سردەشت لە دووڕیانی هەڵبژاردەکانیدا
ئازادی چیە ؟ بریتیە لە تواناکانی تاک بۆ بڕیاردان بەبێ زۆرکردن یان مەرجداری یان پاڵنەری دەرەکی و دیاریکردنی هەڵبژادە لەچەند توانستێکی دیاریکراوەوە ،چەمکی ئازادی وەک دادی کەسی دیاری دەکرێ بەشێوەیەکی گشتی بۆچارەسەری بابەتێک .ئازادی ئازادبوونە لە کۆت و بەند لە تواناکانی مرۆڤ و بەرهەمەکانی گەر کۆت وبەندەکان میتراڵیبن یان مۆڕاڵی ، گشتگیردەبێ بۆ ڕزگاربوون لە کۆیلیەتی بۆ تاکێک یان کۆمەڵێک یان خودی ،وەبۆ ڕزگاربوون لە پەڵەپەستۆی سەپێنراو بەسەر کەسێکدا بۆ کردنی شتێکی دیاریکراو وە ،ڕزگاربوون لە سەپاندن و زۆرکردن .ئازادی چەندین جۆری هەیە .ئازادی نەگەتیڤ :توانستی وەرگرتنی بڕیار بەبێ کۆت و بەند ئەمەش مافێکی سرووشتیە ئازادی پۆزەتیڤ :ئازادیەکی بەخشراوە یان توانای بەخشینە بۆئەوەی مرۆڤ بتوانێ ئازادی .نیگەتیڤ پراکتیک بکات ) کەسێتی ( ئەمەش مافێکی بنەڕەتی مرۆڤانەیە ئازادی دەرەکی :کردەیەکی کۆمەڵیەتی گشتی و گرنگە وە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە .بارودۆخی ڕامیاری و کۆمەڵیەتیەوە هەیە ئازادی ناوەکی :بارێکی تاکەکەسی تایبەتە پەیوەستە بەتوانستەکانی ناوەکی تاکەوە ) .تایبەتمەندی کەسێتی ( ئازادی تاکەکەسی :ئازادی دەربڕین و دەربڕینی ئاڕاستەی بینینی تایبەت ڕای خودی ... .وهەڵبژاردنی شوێنی ژیان و کارو هتد ئازادی کۆمەڵیەتی :بریتەی لە ئازادی کۆمەڵگا بە گشتی ) ئازاد کردنی زەویەکی .دیاریکراو بۆ نموونە ( ئایا سەردەشت ئازادبوو لە دەڕبڕین ؟ ئا یان نەء ...گەر ئا ئەی بۆ تیرۆرکرا و لەسەر چ بنەمایەک ؟ گەر نا ئەوا بەنووسینی نامەیەکی ئاڕاستەکراو چی بەدەستهێنا ؟ شۆڕشەکەی بەردەوامە یان دەنگێکە و زمانی لڵە و نایەتە گۆ ،کۆمەڵە پرسیارێک ،دەکرێ یەک یەک .تاوتوێ بکرێ و شیبکرێتەوە وەک زۆربەی نووسەرە ئازادەکان دەیکەن بۆ ئەم کەیسە
من بەسمبولی دەنگی ئازاد دەیبینم هەرچەندە دەیان کەسی ترو کەیسی تمان هەیە هەمان ئاڕاستەیان هەبووە و دەرەنجامەکەشیان هەمان شت بووە ،بۆچی ئەم دەنگانە کپ دەکرێن بونیان زەرەرو مەترسی لە پێگەو دەسەڵتی کێ دەدات یان باشترە بڵێین لە کێی نادات ، کوردستان خۆی پێگەی نادادیە و هیچ جۆرە ئازادیەک بوونی نیە ،ئەوەی هەیە تەنیا خۆخڵەفاندنە دەنا گەر هێزێک یان پشتیوانیەکی باشت نەبێ دەکرێیتە پۆڕی خوراو ،چۆن ئازادیەکانمان دەستە بەربکەین یان ئەگەر هەمانبووە بەدەستی بێنینەوە چەق بووەستە وەک تاک دەکرێ لە ناواخنی خۆتا ئازادبی بەڵم لەگەڵ بەرکەوتی یەکەمدا ئەو ئازادیە لەباردەچێ من باوەڕم نیە مرۆڤی ئێمە وویستی ئازادی ل درووست بووبێ فێرو ڕاهاتووی ژیانی ژێردەستەیی و کۆیلەیەتیە ،لەبەر هیچ نا تەنیا لەبەر ئەوەی هەوڵدانی ناوێ و هەموو کردەکانی پاساوی ئامادەیان هەیە و هەرچی بووێ بۆی فەراهەمە بەزیادیشەوە کردەوەکان وامان پێدەڵێن ئەم ڕایەم گشتیە ،لەهەموو شوێنێ تاکی ئازاد هەیە بەڵم بەدەردی گورگان خواردووەکانی لێهاتووە یان دێ ،گۆڕانکاری لەتاکەوە بۆ کۆمەڵگایە بەڵم لێرە و لەم پێگەیەی من جیاوازە دەبێ لەکۆمەڵگەوە دەستپێبکەین ئەویشسەرکردەیەک یان کەسایەتیەک کە کاریزمای بەهێزی هەبێ یان بیرمەندێکی دەوێ کە کۆمەڵگە دانیپیادابنێ و ڕەتی نەکاتەوە .ئەوەش ماحاڵ نیە