لیبرالیزمی نوێ و خودی مێینە یوهانا ئوکسال
) یۆهانا ئۆکسال ،توێژەر لە بوارەکانی فەلسەفە و مێژوو ،ڕۆشنبیری لە زانکۆی هیلسنکی لە فینلند (
وەرگێڕ :العنود سعد بۆکوردی :دیاری چال ک
دەرخستەی توند ترین و ڕەسەنترین کۆنتربیوشنی فۆکۆ لە تیۆرەی فیمینست ،و فەلسەفەی جەستە بەشێوەیەکی گشتی ،لە پیشاندانێکی گرنگدا کە بە پێی پێویست دەربارەی ئاڕاستەی هەرچ شیکردنەوەیە ک بۆ لێکۆڵینەوە دەڵێ :ئەو شێوازەی هێز پێکدێنێ لە پەیوەندیەکاندا لە ڕێگەی خودە بەرجەستە دەستەبەرکراوەکان .لێکۆڵینەوەکان دەربارەی تەکنیکی رێکوپێکی ئەوە دەردەخەن ،بۆنموونە چۆن تاکەکان دروست دەبن وە ک خودی پەیوەست بۆ جۆرێکی دیاریکراو لە ڕێگەی نەریت و شێوازی ڕۆژانەی سادەوە .هەروەها دامەزراندنی فێمینستیانە بۆ بۆچوونەکانیان ڕوون دەکاتەوە ،بەهەمان شێوە وە ک چۆن خودە مێینەکان دروستدەبن بەهۆی پراکتیزەکردنی باخودای ( (godfatherدیسپلینی ،وە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم کردارە ،چاودەخشێنم بە بەشی یەکەمی ئەم ڕاپۆرتەدا لە ڕوونکردنەوە بەنرخەکەی ساندرا بارتکی بۆئەو شێوازی دروستبوونەی جەستەی مێینەی نەرمونیان لە ڕێگەی پراکتیزەکردنی دیسپلینی پەیوەست بە بابەتی جوانی .
بەشی یەکەم ئەوە دەخاتەڕووکە پێشینەیە ک ڕێ خۆشدەکات بۆ تێزی ووتاری سەرەکی :لەم سەردەمەو لەم چەند دەیەیەی کۆتایدا میکانیزم و پاساوی نوێ و جیاواز بەجیاوازیەکی گرنگ بۆ دەسەڵت دەستی کرد بە درووستکردنی جەستەمان و تەکنیکی جێندەری .چەمکی هونەری )فەرمانڕەوا( ی لی فۆکۆ بەکاردەبەم ،بەتایبەتی هونەری )فەرمانڕەوای لیبرالیزمی نوێ( .چوارچێوەیەکی جێگرەوە بۆ دیسپلین لە پێناوی لێکۆڵینەوە لە چەمکی جەستەی مێینە ،هەروە ک وترا کە گوایە شیکاری هونەری )فەرمانڕەوای لیبرالیزمی نوێ( کە باڵی کێشاوە بەسەر کۆمەڵگەدا چوارچێوەیەکی چەمکی گشتگیرمان پێ دەبەخشێ بۆ ڕوونکردنەوەی چەمکی جەستەی مێینە لە وێنەی ئێستایدا . ڕاپۆرتی ساندارا بارتکی " Foucault, Femininity and Modernization of بڵو کراوە لە ، ١٩٨٨ڕاپۆرتێکی زۆر کاریگەرە ،لە ناو “ Patriarchal Powar هەڵبژاردەکاندا چەندین جار بڵوکرایەوە ،چوونکە دادەنرێ بەیەکەم تێگەیشتنی نزیک بۆ چەمکی فۆکۆ دەربارەی دەسەڵتی دیسپلینی کە کێشەکانی مێیینەی تاوتوێ دەکرد .لەناویدا نمایشێکی دڵڕفێنی خستەڕوو دەربارەی چۆنیەتی بنیاتنانی خودی مێینەی تەواو لە ڕێگەی ڕێکخستنی جەستەی مێینە .بارتکی وتراوەکەی )سەرۆ ک( ی فۆکۆی وێنا کرد ،کە وای دەبینێ گەیشتن بە تێگەیشتنێکی باش بۆ سروشتی زۆرەملێی ڕیالی لەسەر ژنان وا دەخوازێ بە لەبەرچاوگرتنی ماوە کە تیایدا کۆمەڵە ڕەفتارێکی دیسپلێنی دادەڕێژرێ نە ک ڕۆڵی ژنانەی کۆمەڵیەتی بەتەنیا ،تەنانەت جەستەشیان . فۆکۆ لە پەرتوکی )چاودێری و سزا( دا دەڵێ کە دیسپلین بریتیە لە تەکنیکی دەسەڵت لە کۆنتێکستێکی مێژوویی دیاریکراودا خۆی وێناکرد لە سەدەی حەڤدەهەمدا ،و کاری خۆیکرد لە ڕێگەی جەستەوە .بەو هۆیەوە دەڕوات بەرەو کرداری هەڵوەشاندنی دیسپلینیەکان لە نەریت و ستایلی ڕەفتار ،وە بنیاتنانەوەی لە شێوەی نوێدا وە بەبەرهەمی زیاترەوە کە بگونجێ لەگەڵ ئامانجی کۆمەڵگە پیشەسازیە نوێکاندا .وە دیسپلین تەکنیکی جۆراو جۆر لەخۆ دەگرێ و بەرەوئەوەی کە جەستە بکاتە جەستەیەکی رێک و سودبەخش .کە تیایدا جەستەی مرۆیی دەگۆڕێ بۆ خودڕەو دەتوانرێ توانای کارایی بەرزبکرێتەوە بۆ بەرزترین ئاست ،و پێزانینی بۆ بکرێ ،باشتر بکرێ لە ڕێگەی ڕیفلێکشنی جۆری ڕەفتاری دیاریکراوەوە . بارتکی دانی نابە هێزی هاوڵتی لە شیکاریەکەی فۆکۆدا ،بەڵم ئەوە بەدی دەکات کە بەسەر فۆکۆدا تێپەڕیوە بەتایبەتی لەسەر دیسپلینەکان کە جۆری لە دەستەمۆکردنی ژناندا بەرهەم دێنێ .ئەو شیکاری ڕەفتارەکان دەکات وە ک پەیڕەوکردن لەسەر سیستمی خۆراکی
یان کردەی مەشقی وەرزشی وە دانانی بە کردەی ڕێکخستنی فەرزکراو لەسەر ژنان بەهۆی بەرهەم هێنانی جەستەیەکی مێینەی نموونەیی .بەشێوەیە ک کە بەرەو ئەو ئامانجە دەچێ کە کردە ڕێکخەرەکان لەسەر مێیەکان بۆ بەدیهێنانی ڕێکخستنی گشتگیر و بەردەوام بۆ قەبارەی جەستەیان ،و بەژنیان ،و ئارەزوویان و شێوازیان و دەرخستە و رەفتاریان .وە شێوەی هەر ئەندامێکی دیار لە ئەندامەکانیان .وە گووتارە تایبەتکراوەکان دروستکەر دەبن لە شێوەی ڕۆیشتن و گفتووگۆ و داهێنانی قژ و گرنگیدان بە پێست و دانانی بۆدرەی جوانکاری و ڕاهاتنێکن بۆ ئامادەکردنی پێداویستیەکانی مێینەی دەستەمۆکراو ،چوونکە ئەو مەشق بە جووڵەو ڕوخساری مێیانە دەکات لەسەر دەرخستە بۆ دەستەمۆبوون .بارتلی ئەوە دەبینێتەوە کە پاساوی ئەم ئامادەگیە کۆنترۆڵکراوە ئاشکرایە :چوونکە دەیەوێ ژن بگۆڕێ بۆ " دۆست و یار و دەستەمۆ بۆ پیاوان بەهەمان شێوەی سوپا کە ئامانجی گۆڕینی ئەوانەی تازە پەیوەندی دەکەن بیانکەن بە سەرباز . بە گرنگی دەزانم ئەم شیکاریە یەکانگیرە نوێ بکەمەوە کە بارتکی پێشکەشی دەکات لەبەر سێبەری گۆڕانکاریە ڕیشەییەکاندا کە هاتە پێش لەسەر ئەو شێوازانەی خودی مێینەی لێوە درووستدەبێ ،لەهەمان ئەو کاتەدا کە ڕاپۆرتەکەی تیا بڵو کرایەوە ئەمە ڕوودەدات لە ساڵی . ١٩٨٨چوونکە ئەم ساڵە یەکل کەرەوانە ئەوکاتانەبوون کە لەخولگەیدا دەسەڵتی لیبرالیزمی نوێ دامەزرا لە ووڵتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا .هەروەها وای بۆ دەچم ئەگەر هاتوو خۆمان خستە دەست بیرۆکە بنەڕەتیەکەی فۆکۆ کە دەڵێ بەیەکانگیر بوونی شێوەکانی دەسەڵتی )خود( یەکانگیر بونێکە ناتوانرێ فەرامۆش بکرێ ،و ئەوە دەدۆزینەوە کە گۆڕانکاری تەکنیکی فەرمانڕەو پێویستی بە گۆڕانە لە وینەی ئەو ) خود( ەی بەرەنگاری دەبیتەوە . لێکچەرەکانی فۆکۆ دەربارەی " داینەمۆی ڕامیاری پێداویستی ژیان " ،لە ساڵی ١٩٧٩دا لەکۆلێژی دوفرانس پێشکەشیکرد ،لەسەر دامەزراوەی هونەری دادی ئازادی لیبرالی و لیبرالیزمی نوێ ،ئەمانە دوو جۆرن لە ڕوونکردنەوەی ڕامیاری کە گرنگی بە فەرمانڕەوای دەوڵەتداری نوێ دەدات .ئەوەی تایبەتە لی فۆکۆ لە لێکچەرەکانیدا بۆ چارەسەری لیبرالیزمی نوێ ئەو بەشێوەیەکی سەرەکی شی ناکاتەوە وە ک تیۆرەیەکی ئابوری ،بەڵکو بەدانانی بە کردەیەکی فەرمانڕەوایی داڕێژراو بۆ شێوەیەکی تایبەت لە )خود( کە بەردەوام لەگەڵیدایە :ئەو بەرهەمهێنی خودێکی ئابوری بنیادنراو لە شەیدایی و بەباشتر زانراو و پاڵنەرە جاوازەکان لەگەڵ ئەوەی کە هاوڵتی ڕامیاری و یاسایی پێ بنیاد دەنرێ لە کۆمەڵگەی دیسپلینی یان سالری .چوونکە )خود(ی لیبرالیزم بریتیە لە تاکێکی گەردیلەیی
پێوویستی بە چاودێری و پشتگیری سوودمەندبوون و شەیدایی نەژادیە بۆ پێشبڕکێ لە پێناو بەدەستهێنانی قازانجی ئابوری . فۆکۆ ڕوونکردنەوە دەدات دەرباری ئەو گۆڕانە لە تەکنیکی دەسەڵتی سەپێنراو لە سەدەی هەژدەیەم لە دیسپلینیدا بۆ هونەری فەرمانڕەوایی جێگۆڕکێ نەبوو بەوەی لەکۆتایدا هات بەوەی لەیەکەم جاردا هاتبوو ،بەڵکو درێژکراوەبوو بۆی .بۆیە ئەم گۆڕانە نەبووە هۆی پوچکردنەوەی ئەو تەکنیکانەی کە ئامانجیان کاریگەری بوو بۆسەر ڕەفتاری تا ک ،وە ک میکانیزمی ڕێکخستن ،پوچکردنەوەیەکی تەواوەتی ،بەڵک و مەبەستی لە توانای ناساندنی یەکێک لەئاستەکانی ڕەفتار وە ک ڕەفتاری ئابوری ،وە ئاڕاستە بکرێ بەپێی ئەم واتایە . چوونکە چەمکی خود کورت ناکرێتەوە لە بە دەنگەوە هاتنی بۆ سزاو پاداشتی کۆمەڵیەتی بەتەنیا ،بەڵکو بۆ قازانج وزیانی ئابووری هەروەها لە پێگەی یەکەمدا ئەگەر هاتوو ئەو نەریتانە نەبوونە ئامانج کە بووە بەشێک لە خود و خاوەنەکەی بگۆڕێ بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ ئامێرێکی شەیدای کاریگەر ،بەڵکو بیکات بە بەکاربەر و پێشڕەوی کار . ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە خودی ئابووری بریتیە لە تاکێک کە دەتوانرێ ئاڕاستە بکرێ ، بەڵم بەهۆی میکانیزمێک جیاواز لەو میکانیزمەی خودی شەیدا بەرهەم دێنێ لە کۆمەڵگەی دیسپلینیدا :چوونکە خاوەنەکەی کەسێکە بەرژەوەندیەکانی بەردەوام لەبەرچاوی خۆیدا دەهێڵێتەوە ،وە کەسێکە خۆی دەگونجێنێ بەڕێژەیەکی بەرز ،نە ک لەبەر ئەوە ،بەڵکو بەهۆکاری ئەوەوە بەواتای ووشە .ئەو وەڵم دەداتەوە لەسەر ئاستێکی بەرنامەڕێزی و پێشبینیکراو بەروە گۆڕانکاری ستراتیجی کە لە ژینگەدا پەیڕەودەکرێ بەشێوەیەکی نا سروشتی ،نوێنراو لەسەر شێوەی پەرشی ئابووری . بەلەبەرچاوگرتنی هەژمونی هونەری فەرمانڕەوایی لیبرالیزم و بڵو بوونەوەی لە کۆمەڵگەی سەردەمیانە لە ڕێگەی ئەم چەند دەیەیەی دواییەوە ،بەم شێوەیە پرسیار دەکەم دەربارەی شوێنەواری لەسەر پێکهێنانی خودی مێبوون .ئایا دەکرێ بۆ مۆدێلێکی کردەیی دەسەڵت ئەم هاوبەشیەی هەبێ بۆ تێگەیشتن لە خودی مێینە ؟ ئەگەر هاتوو جەستەی مێینەی نەرمونیان یەکانگیربێ بە پراکتیزەکردنی دیسپلینی ،کەواتە کام جەستەی مێینە ڕووبەڕووی کردەی فەرمانڕەوایی لیبرالیزمی نوێ دەبێتەوە ؟ بێ گوومان لە پراکتیزەکردنی جوانی مێیی پێوانەیی کە بارتکی وێنای دەکات بەرەو فراوان بوون دەچێ لە هەریە ک لە قەبارەو و جۆراوجۆریدا فراوان بوونێکی ترسنا ک لە ١٩٨٨ەوە .پێشەسازی ئامادەکراوەکانی جوانکاری بەرزبوونەوەیەکی بێ هاوتای تۆمارکرد لە ئاستی
قازانجی جیهاندا ،وە زۆرێک لە کۆمپانیای ئامادەکردنی جوانکاری هەمەچەشنە لە ڕەگەز بەر فراوان بوون بۆ ناوچە نوێکان وە ک چین ،وە داهێنانە تەکنەلۆجیەکان لەبواری نەشتەرگەری جوانکاری و هۆیەکانی دژایەتی کردنی پیربوون ،وە ک دەرزی پۆتۆکس ، لەبەر دەستدایە بەشێوەیەکی بەرفراوان ،و بووەتە بەشێک لە ڕۆتینی خۆجوانکردنی ڕۆژانە لەلی زۆرترین ژمارەی ژنان .هەروەها هەریە ک لە گەنج و پیرەکان لە و کەسانەن کە کراونەتە ئامانج لە ڕێی ئامادەکاریە جوانکاریەکانەوە و تەکنیکی پێوانەیی تر کە گرنگی دەدات بە شێوەی جەستەی مێینە ،وە ک شوێنکەوتوانی ڕێکخەری خۆراکی و کردەی وەرزشی و لبردنی موو .وادەرناکەوێ کە هیچ ئاماژەیە ک هەبی بۆ داچوونی تەکنیکی ڕێخستن کە بارتکی چاودێری دەکرد و وێنای کرد بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ،یان تەنانەت بەرەو بەرزبوونەوەی ڕەخنەکانی لەلیەن کۆمەڵگەی سەردەمیانە . ئەمەوێ ئاماژە بە ڕودانی گۆڕانکاری لە و پاساوانەدا بکەم کە ئەم تەکنیکانە پشتی پێدەبەستن ،کە لەگەڵ دەرکەوتنیدا خودی ئابوری لیبرالیزمی نوێ بەرزبۆوە ،ژنان چونە ژێر سێبەری هونەری فەرمانڕەوایی لیبرالیزمی نوێوە و جەختکردنەوەی زیاد لە پێوویستی لەسەرلیەنی ئابووری ،وە ک ئەوەی دیارە ،خودە لیبرالیەکان لەگەڵ هەموو پێکهاتەی دەستەواژەکە لە واتا :ئەوان خودی تاکڕەونین تەنیا مافی ڕامیاریان هەبێ ،بەڵکو خودی ئەپستارتین دەگەرێن بەدوای بەرژەوەندیەکانیاندا .هەروەها ئەوان ،بە داڕشتنێکی تر ،تەنیا ئەو مافەیان نیە کە لیبرالیزمی ڕامیاری بۆیان دەستەبەردەکات ،بەڵکو ئێستا بونەتە خودی سەپێنراو لەلیەن لیبرالیزمی ئابووریوە ،هەروەها تاکێکن هەوڵدەدەن بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیە تایبەتەکانیان ،و کاردانەوەیان هەیە بۆ قازانج و زیانی ئابووری پێش هەمووشتێ .و کردەیەکی ئاساییە کە بەرژەوەندی ژن یەکنەگرێتەوە لەگەڵ بەرژەوەندی هاوسەر یان منداڵەکانیدا :چوونکە ژنانیش وێنادەکرێن بە شێوەیەکی زیاتر کە ئەوانیش خودی ڕەچەڵەکی سەربەخۆ و بەرژەوەندی بوون کێبڕکێیەتی لەپێناو کێبڕکێیەکی ئازاد بۆ دەستەبەرکردنی هەلی ئابووری دەستەبەر .ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ژنانیش ئێستا کەوتونەتە ژێر هەژمونی فەرمان و زۆرەملێ بەهۆی میکانیزمی نوێوە ،واتە لەڕێی کۆنترۆڵکردنی بەرژەوەندیە ئابووریەکانیانەوە .جێی خۆیەتی سەرنج بدەین کە مێیەتی پێوانەیی یەکانگیر بووە بە یەکانگیریەکی بێ غەوش لەگەڵ قازانجی ئابووری بە شێوەیەکی نوێ .چوونکە ژن هەڵدەستێ بەهێنانەوەی پاساو بۆ کردەو نەریتی ژنانەی پێوانەیی لە ڕوانگەیەکی ئابووریەوە کە هیچ پەیوەندی نیە بە گرنگیدانی پیاوەوە :ئیتر ژنان نینۆکەکانیان ڕەنگ ناکەن بۆئەوەی هاوسەرەکانیان بە سەرنج ڕاکێش و خرۆش بیانبینن ،بەڵکو لەبەر ئەوەی بووە نیشانەیە ک ئاماژە بە سەرکەوتنی پیشەیی و ئابووری دەدات ،واتە نیشانەیە ک زۆرکات یارمەتیدەر
دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی فرمانی .وە ک چۆن لەسەرهەمان ڕێچکە دەیبینین ،کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان کە بووە پاڵنەر بۆ هەندێک لەژنان بۆ کردنی نەشتەرگەری جوانکاری ، وە ک ئەوەی لە چاوپێکەوتنەکاندا دەیخەنەڕوو ،دەیگێڕنەوە بۆ باوەریان بە وەی کاریگەری دەبێ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فەرمانیان .بەڕوونی ئەوە دەرکەوت کە شێوەی مێینەیی ئامرازێکی گرنگە کە ژنان سەرمایەی مرۆیی خۆیانی پێ بەرزدەکەنەوە .خودی لیبرالیزمی نوێ وەبەرهێنان بە شێوەی مێینەیی و جەستەیەوە دەکات ،زیاترو زیاتر ،لەپێناوی کۆکردنەوەی ئەو داهاتەی ئارەزوی دەکات ،ئەمەش واتاکەی بریتیە لە ئەو کردە مێییە پێوانەییانە تەنیا پشتی بە میکانیزمی ڕێکخستن ی وورد نەبەستووە کە بارتکی وێنای دەکات ،وە ک دامەزراندنی سستمی سزاو خەڵتکردنی کۆمەڵیەتی وە ک شەرم و پەسەند کردنی سێکسی ،بەڵکو هەڵدەستێ بە لێکدانەوەیە ک ڕاگیردەبێ لەسەر لۆژیکی دۆڕاندن و قازانجی ئابووری . لەهەمان کاتدا بارتکی سەرنجی ئەوە دەدات کە دابینکردنی جەستەیەکی جوان یان خرۆش بە گرنگیدان و ڕەزامەندبوون دەگەڕێتەوە بۆ ژنان ،بەڵم توانایەکی کۆمەڵیەتی دەربڕاو یان پێنابەخشێ ،دەبینین کە بارودۆخ لە ڕووکەشدا گۆڕا گۆڕانێکی گەورە .چوونکە پەیوەندی نێوان مێیەتی نموونەیی و سەرکەوتنی ئابووری جێگیر و بەربڵو بووە .ئیتر بەردەوامی لە شێوەی مێیەتی دیار و تایبەت ئاماژە نیە بۆ سەردانەواندن – وە ک کارەکەرەکان ، خزمەتکاری ناو فڕۆکە ،سکرتێرەکان ،ئەمڕۆ ژنان دوای پایە و دارایی کەوتوون ،وە ک بەڕێوەبەری جێبەجێکار و کەسی ڕامیاری .ئێستا لە جیهانێکدا دەژین جەورو ستەمی گرنگی شێوەکان زیاترە لە هەرکاتێکی تر کە ڕابوورد ،مێی بەکاربەری نوێ زۆرباش در ک بەو ڕاستیە دەکات . دەبێ ئەم ووتانە بەلمانەوە گرنگ نەبێ ،بەهەر حاڵ ،ئەو واتا مێینە کەڵچەریە و پەیوەستبوونە قوڵە بە ملدان و کاریگەری و پشت پێبەست لەسەر ئەویتر بەتەواوەتی ونبوو ، هەروەها ئەمە واتای ئەوە نیە ئەوەی لە لیبرالیەتدا دەیبینینەوە بپوکێتەوە لە پشتبەستنی ستراکچەری لەسەر ئەوانیتر – پەیوەستەکان هەتا دۆمەینی کاریگەری و پشت پێبەستنی خێزانی سەربەخۆیی ئەوانیتر وە خۆ وویستیەکەیان والێبکەن ببێتە کارێک کە بکرێ ، هەروە ک ئەوەی ژیانمان لە چواردەوری خێزان کۆدەبێتەوە و دابەشکردنی جێندەری بۆ هەستی خود و چالکیەکانی ،ئەوا خودی مێینەی بەرژەوەند خوازی ڕووت کە لیبرالزمی نوێ لەگەڵ خۆی هێنای لەوانەیە ئاماژەیەکبێت لەسەر داڕمانی سستمی کۆمەڵیەتیمان ،کە بەهیچ شێوەیە ک دەرنەکەوتووە .لەکاتێکدا دەنگی ئەوانە بەرزدەبێتەوە کە داکۆکی لەسەر
بەهای خێزانی دەکەن بانگەشەیە ک لەسەر داڕمانێکی وە ک ئەمە ،ئەرکە لەسەرمان دان بەوەدا بنێین کە مێیەتی پێوانەیی دەستبەسەر هێشتا بەردەوامە تا ئاستێکی دوور لە پێشکەشکردنی پشتگیری پێوویست ئەوەی سستمی ڕامیاری و ئابووری لیبرالیزمی نوێ پێوویستی پێیەتی .دوانە دژەکان کە لیبرالیزمی ڕامیاری لەسەری پێکدێ وە ک :تا ک – خێزان ،سەربەخۆیی – باوەڕ ،بەرژەوەندی تایبەت – هاندان :وە ک خۆیان دابەس نەکراون لەنێوان دوو جێندەردا بەڕوونی ،بەڵک و ئێستا وایلێهاتووە جیاکاری دەکات ، زیاتر و زیاتر ،ژیانی دەروونی ژنانی کرێکار ئەوانەی داواکاری مێیەتی دژ بەیە ک پاڕچە پارچەیان دەکات ،دەستپێکردنی بەشبوون لەنێوان کۆمەڵە ژنانی جیاوازدا وای لێهاتووە دەتوانی سودێکی کەسێتی بکڕیتەوە بۆ هەندێ لە ژنان بە دەستبەسەراگرتن و چەوسانەوەی ئەوانیتر :ئەو ژنەی دڵخۆشبوو بەکارێکی سەرکەووتو دەتوانێ گرنگیدان بەمنداڵەکانی بکڕێ هەروەها یارمەتی لەئیشوکارەکانی ماڵدا ئەوەی کە ژنانی تر پێشکەشی دەکەن . بەڵم زۆر گرنگە ئاگاداربین کە هوونەری فەرمانڕەوای لیبرالیزمی کاردەکات لە جۆریک ژیربێژی جیاوازدا کە پەیوەستە بە ملدان و لەسەر جێندر جێگیرە .لەبری ئەوەی خودی مێینە ڕێک بخرێ لەڕێگەی نەریتی پێوانەییەوە کە پەیوەستە بە شەرم و سزای کۆمەڵیەتی وە پاداشتە سێکسیەکان ،ئەم هونەرانە هەڵدەستن بە لەقاڵبدانی ئەو ڕەفتارانەی کە مێیینەی پێوانەیی هەڵدەسەنگێنێ ،زیاتر و زیاتر ،بەهۆی پاساوی ئابوری ،لەوکاتەدا کە سەرنج ئاڕاستەکراوە بەرەو گۆڕاوە ژینگەییەکان کە ڕەفتاری ژنان دیاریدەکات و دەیبەستێتەوە لە وێنەکەیاندا وە ک بەکاربەرێک و پێشڕەوی کارەکان .دەبێ ئاگاداربین کە ئازادی کەسی و هەڵبژاردن کە لە پێکهاتەی هونەری فەرمانڕەوای لیبرالیزمی نوێدا بوونی هەیە لیەنێکی بنچینەییە لە لیەنەکانی ئەم تەکنیکە دەسەڵتخوازە .چەمکی هەڵبژاردنی کەسی سەرکەوتوو دەبێ لە قایلکردنی دووریەکانی دەسەڵتی پەیڕەوکراو – وە ک کاریگەری ،وە زنجیری پلەیی کۆمەڵیەتی ،کە ئازادی هەڵبژاردن دەبەخشێتە خودەکان لە نێوان چەندین هەڵبژاردەدا ،لەکاتێکدا بێبەشیان دەکات لە هەر توانایەکی کرداری کە ڕێخۆشکەربێ بۆهەڵبژاردەی ئارەزوەکان و وێنەکردنی . لەوانەیە ئەم زیادەڕۆییە لە سەرنجدان بۆسەر هەڵبژاردەی ئازاد لە هونەری فەرمانڕەوایی لیبرالیزمی نوێدا توندترین تایبەتمەندی زیانبەخش بێت بۆسەر خودی ژنان ،ئەگەر هاتوو پێوەری ئازادی ژنان بوەستێ لەسەر قەبارەی هەڵبژاردە تاکیەکان کە دەتوانین هەڵیانبژێرین : واتە ئەگەر هاتوو یەکێکمان لەتوانایدابێ هەڵبژاردن بکات لەنێوان ئەوەی ببێ بە بەڕێوەبەری جێبەجێکار یان لەش فرۆش ،یاخود هاوسەرگیریەکی باو بەدەست بێنیت یان پەنا بەریتە بەر
کڕینی کەرەستەی پۆرنۆگرافی .لێکدانەوەی دەسەڵت بەرزبۆتەوە وە ک ئەوەی )بەسادەیی ( شتێک بێ لەناو شتەکاندا وە ژنان بتوانن هەڵیبژێرن .بەگوێرەی ئەم چێوەیە وە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ،مانەوەی ژنان لە ناو ماڵدا یان هەوڵدانیان بۆ بەدەستهێنانی کارێکی گران و موچەیەکی زۆر کارێکی هەڵقوڵوی هەڵبژاردەی تاکەکەسی و ئازادی ڕەهایە ،لەکاتێکدا ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەم سەرکەوتنەکانیاندا دەوەستێ لەڕووی ڕامیاری و کۆمەڵیەتیەوە ئاستەنگێکی خویی تاکەکەسی و دەروونیە نە ک تێڕوانێنێکی بعدی ڕامیاری ،لەناویا کە خودی لیبرالی ناوەکی بەرژەوەندخواز بەرپرسیارە بەرپرسیاریەتیەکی تەواو لە سەر بەڕێوەبردنی دۆمەینی کۆمەڵیەتی بەهۆی هەژماری تێچوو و قازانج ،لەبەر ئەوە بەدەست کەس نیە کە سەرکەوتو نابێت لە بەدەستهێنانی ئامانجەکەی تەنیا لۆمەی خۆی بکات و کەسی تر . کێشەیەکی ئاشکرا خۆی دەبینێتەوە لە چڕکردنەوەی زیادەڕۆیی لەسەر نرخی هەڵبژاردە لە بێتوانایی ژنان دەربارەی هەڵبژاردنی هێزی بەراوردکردن بە توانایان بەسەر هەڵبژاردن لە نێوان بەرگی بوکێنی بەشێوە جیاجیا کانیەوە .پانتایی هەڵبژاردنی دەستەبەرکراو بۆ ژنان سنوردارکراوە لەلیەن تۆڕێک لە پەیوەندی هێزی نایەکسان ،کە بە دیاریکردنی تواناکانیان و هەڵبژاردنەکانیانەوە ناوەستێ ،بەڵکو کاردەکات لەسەر پێکهێنانی خودەکانیشیان .ئەو بۆچوونەی کە دەڵێ بە پێشڕەوی خودی ژنانەی خاوەن بەرژەوەندی دیاریکراو و پێناسەی جێگیر لەسەر هەڵبژاردەکانی و پەیوەندی هێز کە لەگەڵ ئەواندایە چاوبەستی دەکات لەسەر لکانی دەسەڵتی نێری سیستماتیک و دامەزراو ،بەواتای ،بۆ دەرخستنی جیاوازی ،ئەو باوەڕەی کەهەیەتی بە توانا بێسنوورەکانی وە ئازادی هەڵبژاردن وا لە خاوەنەکەی دەکات کە بکەوێتە بەر لیەنگری ڕەگەزی زیاتر لەوەی کەهەبووە .
دەقی ڕەسەن : .Oksala, Johanna. “Neoliberalism and the Feminine Subject”. Public Seminar. 19 December 2014