جەستە و سێکس و شارستانی :نووسینی
دیاری چال ک
بەدرێژایی مێژوو جەستە و سێکس پانتاییەکی گەورەی لەهەست و نەستی مرۆڤدا داگیرکردووە ،هەروەها لەناو توێژینەوە زانستی و فەلسەفی و ئەدەبیەکاندا ڕەنگی داوەتەوە وەبەتایبەتی لە توێژینەوە دەرونیەکاندا ،گرنگیدان بە جەستە وەک ئامێرێک بۆبەرهەمهێنان و بەردەوامی ڕەچەڵەک دەگۆڕێ بۆ جەستەیەکی ) لیبیدۆ ( و گەمەیەکی گرنگ دەکات لەڕێڕەوی ژیاندا ،کۆمەڵگە هیچ بایەخی بە جەستە نەداوە بەتایبەتی جەستەی مێ ،تەنیا وەک ئامێرێک بینراوە بۆ بەردەوامی ڕەچەڵەک و بەدیهێنانی حەزو ئارەزوەکانی نێر وە بەکاری بردووە بۆ خۆی و قۆرغ کاری تیا کردووە وە لەتواناشیدایە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن و ئاڵ و گۆری ،پێوەبکات وەک بەخشین و گۆڕینەوەو بەکرێدانی وە پێچەوانەکەشی ڕاستە بۆ نێر
هەرچەندە یاسایەک دانەنراوە بۆ بەکاربردنی جەستەی نێر بۆ کارپێکردن نەبێ ، هاوڕەگەز بازی لەناو گۆمەڵگەدا نەبووەتە نەریتێکی باو بەڵ م توێژەران پشتگوێیان نەخستووە ،بەڵ م وەک سەرکێشیەک بەسەر یاساو ڕێساکاندا باسی لێوەکراوە هەروەک لە دینەکاندا یاساو ڕێسا ئاسمانیەکان پەیڕەو دەکرێ بۆ بەکاربردنی جەستەی مێ ) ژن ( ..کاتێک ) زیگمۆند فرۆید ( ئەوە ئاشکرا دەکات کە ) نەست ( ڕۆڵێکی کاریگەردەبینێت لە ژیان و بڕیارەکانی تاکدا ،وە )نەست( پێکهاتەیەکی سەربەخۆیە کاریگەری دەکاتە سەر ژیانی بە ئاگایی مرۆڤ و گرنگی دانی بەجەستە دەگۆڕێ بۆ بەبابەتی بون لە حەزو وێناکردن و داهێنان ، .ئە م توانستە لە ئارەزوی سیکسی ) لیبدیۆ ( لە ژن و پیاودا وەک یەکە
تێڕوانین بۆ جەستە لەبابەتی توێژینەوەی نوژداری و یاسا وە گۆڕا بۆ بابەتی توێژینەوەی دەروونی و کۆمەڵیەتی و ئەدەبی و هونەری ،لەکۆمەڵگە سادەکاندا لەدوای شۆڕشی پیشەسازی گەورەی ئەوروپا کۆمەڵگە گەشەی بەخۆوە بینی لە
چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەدا بەشێوەیەک وابەستەی ئاستی پێشکەوتنی ڕۆشنبیری و شارستانی کۆمەڵیەتی بوو ،سێکس ڕاستەوخۆ هێز لە کۆمەڵگە سەرمایەداری پیاوسالری وەردەگرێ و کاریگەری گرنگی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دەبێ ،سپێر م ) شەوەت ( سەرمایەی خێڵە بۆ پاراستنی ڕەچەڵەک و سەرمایەی خێڵ و دەسەڵت هەربۆیە دەیپارێزێت و ئاڕاستەی دەکات ،لەبەر ئەوەی ئە م سەرمایەیە لە ئامێزی ) ژن ( دایە دەبێتە نەهامەتی بۆیی و هەر زوو دەستەمۆدەکرێ و تا نەتوانێ یاری بە چارەنوسیانەوە بکات ،سپێر م لەزێ دا گەشە دەکات ودەگۆڕێ بۆ بەدی هێنانی ڕەچەڵەک و بەردەوامیی ،هەروەها پارێزگاری لە داهات و دەسەڵت دەکات ،لێرەوە پیاو)نێر( لەگەڵ ئەندامی زاوزێی خۆیدا ) چوک ( ئاوێتە دەبێت و یەک بۆ ئەوی تر هەڵگری هەمان بەهادەبن تا دەگاتە ئەوەی پیاو ناتوانێ جیاوازی لەنێوان خۆیی و چوکیدا بکات ) ئە م دەبێ بە ئەو و ئەویش دەبێ بە ئە م ( ئیتر پیاو دەبێتە چوکێکی گەڕۆک هەرچی بەری بکەوێ ئە م لقەی دەکا تا دەگاتە ئەوەی چوک توانای ڕەقبوون و دەرهاویشتنی نامێنێ ،ئیتر پیاو لە خەیاڵ و نەستیا ئە م روداوە بە ئیفلیج بوونی خۆی لێکدەداتەوە بۆیە هەوڵی تەواو دەدات بەهەموو شێوازێک پارێزگاری لەو توانایە بکات و گەر نەیتوانی ئەوا دەیشارێتەوە تا کەس پێی نەزانێ چوونکە بەهۆکاری فەوتان و مردنی ڕەچەڵەکی دەبینێتەوە ،ئەمەش وویستێکی گشتگیرە لە هەست و نەستا کە خۆی دەنوێنێ ،ترس لە ژن بۆ ناپاکی کردنی خێزانی ) ،هزری ژن لە زێی دایە ( ووتەیەکی کۆنە دەوترێتەوە ،واتە ژن بەدوای کەسێکدا دەگەڕێ ئارەزووەکانی تێربکات ،ئەمە مەترسیە بۆ پیاو و وای لێدەکات کە لەهاوسەنگی نێوان خۆیی و ڕکابەرەکەی بترسێ ،واتە لە لەدەستدانی خۆشەویستەکەی بترسێ .چیرۆکەکانی هەزار و یەک شەوە بەڵگەیەکە بۆ ئەوە .لە دەستپێکی چیرۆکەکەدا باس لە ژنەکانی سوڵتان شەهرەیار دەکرێ کە بەتەوسەوە چاوەڕێی چوونە دەرەوەی سوڵتان بوون بۆڕاو بێ یان بۆ سەردان بۆ شارو وڵتانی دوور تا خۆیان فڕێدەنە ئامێزی کۆیلەکانەوە .لێرەدا کۆیلە دوژمنی سەرسەختی ئاغایە ،چوونکە لە ڕووی جەستەوە لە ئاغاکەی بەتواناترەو وە لە ڕاکێشانی سەرنجی بەرامبەردا بەهێزترە .هەر بە م هۆیەوە کۆیلەو ژن لەیەک دۆخدان ،دوژمنی دەسەڵتن لێرەوە
چیرۆکی پیاو سالر درووست دەبێ لەبارەی ژن وزێی )یونی( ،کاتێک ژن ) ئاڵۆش ( دەبێ ) ، ( satyrدەبێتە ئەشکەوتێکی بێ بن دەتوانێ پیاو قووت بدات . ئە م داگیرکردنە بە سۆز و خۆشەوویستی لەوە دڵنیامان دەکاتەوە کە ئەو ئەشکەوتە هەمان ئەو شوێنەیە کە نێر لێوەی هاتۆتە دەرەوە لەشێوەی کۆرپەلەدا .بەڵ م ئە م هەمووداگیرکاریە دەروونیە کەلەوانەیە هەندێ جار بگاتە ڕادەی نەخۆشی و ئالودەبوون .لەڕاستیدا تەنیا بزڕکاندن و هەڵەوڕیە بنەچەی خۆی تەنیا لە ڕیالتی ڕامیاری و کۆمەڵیەتی و کلتوری دا دەدۆزێتەوە .
**** هەربۆیە جەستە بەردەوا م گرەوێکی ڕامیاری و کۆمەڵیەتی گرنگ بووە .ئەو ئامێرێکە بۆ کارکردن و بەرهە م ،لەبەر ئەمە دەبوو دەستەمۆ بکرایە و ئازادی لێ زەوت بکرێ و بچەوسێنرێتەوە ،هەروەک باس م کرد ئەو ئامێرێکە بۆ بەرهەمی ڕەچەڵەک و بەردەوامی وە زۆر کردنی ژمارەی کەسەکانی ناو خێڵ یان عەشیرەت یان گەل ....هەروەها دەبوو ڕێکبخرێ لەگەڵ بەکاربردنی بەکاربەری بنەڕەتی ،ئەوەش بە رێکخستنی بەخێوکەری بنەڕەتی شەوەت و دابەشکردن و سەرمایەگوزاری کە ئەویش ژنە ،جەستە ڕێیەکە بۆ وەرگرتنی خۆشی وە بۆ ڕازاندنەوە وەک ئاینەکان باسی دەکەن لەبەر ئەوە لەزۆرکاتدا دەگۆڕێ بۆ کاڵ یەک دەکرێ بگۆڕدرێتەوە یان بەقاچاغ ببرێ یان بفڕێنرێ ....لەبەر ئەوەی جەستە دەکەوێتە ژێر هەژموونی ئە م هەموو پەستانە ئەوا زۆر ئاسایی و سرووشتیە یاخی بێت یان هەوڵی ئازادی و ڕزگاربوون بات وە سەربەخۆیی سرووشتی خۆی بەدەست بێنێتەوە کە پێیەوە هەڵی کردووە و درووست بووە ،
یەکە م جار وەک هەست و ئارەزووی ئاژەڵی و پاشان وەک جەستەیەکی کلتووری و بیرمەندی و شارستانی و ڕامیاری .
لێرەوە بەچەندین ڕێی جیاواز پرۆتێست دەستی پێکرد ،لەوانەیە پرۆتێست دژی ڕامیاری دەوڵەت و کۆمەڵگە و خێزان و دامەزراوەکان بەشێوەیەکی گشتی . لەوانەیە پرۆتێست بکات بەخۆنواندن و هەستبزواندنی ئەوانیتر یان خۆی لەسێدارەبدات بۆ ئەوەی ئەوانیتر هەست بە تاوانباری بکەن ،لەوانەیە پرۆتێست بەشێوەیەکی تر بکات کە شێوەی خۆ جوانکردن یەکانگیرە لەگەڵ جیاوازبوونی و چوونە دەرەوەی لە شێوەی باو کە پێیەوە ناسراوە وەک جلوبەرگ و شێوەی بەگشتی ،یان پرۆتێست بە چوونە ناوکردەوە یاساغ و قەدەغەکراوە کان .
لە جیهانە بچوکەکەی ئێمەدا و تەنانەت ئەوروپاش ئەمڕۆ بە کاتێکی بێنەو بەرەی گەورەدا گوزەر دەکەین لەسەر ئاستی کلتوری و شارستانی و ڕامیاری و بەهایی ، زۆر ئاسایی و سرووشتیە تێڕوانینەکان بەیەکدا بچن لە نێوان شێوازی بۆچونی
جیاواز کە لەکۆتایدا بەرەو پرۆتێست کردن دەچێت و دوورنیە بگاتە تووند و تیژی و خۆکوشتن یان داماڵێنی جلوبەرگ یان دەرهێنانی هەندێ کردە کە ماوەیەکی زۆرە بەشاراوەیی ماوەتەوە وەک ) هاوڕەگەزبازی ( .دەربڕین بە جەستە لەزۆر دۆخدا وەک نیشانەیەک لەنیشانەکانی نەخۆشی دەروونی هەژمار دەکرێ ) هیستیری ( ،واتای ئەوەی جەستە ڕەتکردنەوە دەردەبڕێ لەکاتێکدا یەکێ لە ئەندامەکانی لەکارکەوتووە وەک ونبوونی دەنگ یان بینایی یان یەکێ لە هەستەوەرەکانی مرۆڤ ،لەوانیە جەستە ببێتە ئنسترۆمێنتێکی تەنیا کە مرۆڤی تاک بەدەستیەوەیە بۆ بەرەنگاری پاڵەپەستۆی کۆمەڵ یان دەسەڵتی جیا جیا . لە جیهانی ئێمەدا هەندێ دەرکەوتەی دەربڕین بەجەستە و بەرەنگار بوونەوەی بە ڕووی مەترسیدا لەسەرەتایدایە ،دەبێ ئەوەش لەیادنەکەین جوڵنەوە " فیمینستیەکان " ی ئەوروپا کاریگەریان لەسەر هەموو جیهان هەیە بەتایبەتی ئەو تاکانەی لە جیهانی خۆرهەڵتەوە ڕویان کردۆتە خۆرئاوا . کۆی ئە م باسە ئەوە دەردەخات کە خەریکە ڕوون دەبێتەوە ئەو گۆڕانە گەورەیە لە کۆمەڵگەدا ،وە هەروەها ئازادی بەر دیواری یاسا دەکەوێت کە هێشتا خۆی وەک هزری خێڵەکی و عەشایەری دەنوێنێ .
گرەوی جەستە تەنیا لە خۆ ڕووتکردنەوەدا ناوەستێ بەڵک و تێپەڕی دەکات بەرەو خۆشاردنەوە ،چوونکە ئەو جەستانەی دەشاردرێنەوە لەدوای پەچە وعەباوە
ئەویش دەربڕینی پرۆتیستە لەبەردە م پێشکەوتنی شارستانی ئەمەیان مەترسی زیاترە بۆ جیهان و کۆمەڵگە چوونکە بۆخۆی دەبێتە جەستەیەک کە هیچ رێیەکی بەتاڵبوونەوەی نەبێ تا دەبێتە بۆمبێکی ئامادە بۆ وێرانکردنی سەرەتای دەستپێکی مرۆڤایەتی کە ئەویش ژنە .