پێناسی نەرم و پێناسی زبرHard Identity and Soft Identity
پێناسەی نەرم و پێناسەی زبر Identité dure et identité molle Unyielding tough identity and mild conciliatory identity Identidad dura e identidad blanda حسن رشيق : وەرگێڕانی بۆ عەرەبی
أحمد يعلوي
وەرگێڕانی بۆ کوردی :
دياری چال ک
ئەم وتارە لە گۆڤاری ناوەندی لێکۆڵینەوەی جیهانی و ساغ کردنەوەی ببرسولون ) اسپانیا ( cidobلە ژمارەی ٧٤-٧٣دا لە ساڵی ٢٠٠٦وە لە ژێر ناونیشانی " دەستکەوتن بەکردەوە ،ناسنامە و ئازاد بوون " De hecho aculturación, las identidades y la . " liberación " "In fact acculturation, identities and liberation دەقی تەواو : ١ باوای دابنێین پێناسەی گروپ بنچینەی کۆمەڵیەتیە و کۆنتێکستێکی ئایدیۆلۆجیە ،زۆر بەگرانی لێک نزیک دەکرێنەوە وەک یەک پێکهاتە لەبەر زۆری ئاڵۆزبونی و نەبوونی هاوڕێکی لە ناویاندا ،هەرچەندە چۆنیەتی زۆرهەیە بۆ هەڵگرتنی ناسنامەی گروپێک ، پاشان دەتوانین بڵێین کە هەندێ لەم پێناسانە زبر و گرانن بۆ هەڵگرتن و هەندێکیشیان نەرم و سوکن بۆ هەڵگرتن .وە دەتوانین هەڵسەنگاندنی کێشی پێناس بکەین لە پێناسەکانی گروپ لە ڕێگەی دوو شێوازەوە شێوازی سۆسیۆلۆجی و ئایدیۆلۆجی لە یەک کاتدا :چوونکە دەگۆڕێ بەگوێرەی پانتایی ستراکچەری گروپێکی کۆمەڵیەتی دیاریکراو .بۆ نموونە ،گروپێک لە هۆز ،یان هەرچ گروپێکی تر ،ڕێکدەخرێن لە چوارچێوەی موڵکی هاوبەش وە ڕێکخراوی گروپی هەیە بۆ بڕیاردان ،هەڵگرتنی ئەو پێناسەیە وەک خۆی وا داوادەکات ) لە تاکەکانی گروپ ( بە ئەرک و مافی ڕامیاری خۆیان هەستن .لێرەدا گرنگی ڕەهەندی بەکاربردنی پێناسی گروپ ڕوون دەبێتەوە . ٢ پێویست بۆ پەیوەندیکردن بە گروپێکەوە ،وە هەڵگرتنی ناسنامەکەیان یان داواکردنی ، مافەکانی و ) سوود وەرگرتن لە موڵکداری گروپەکە ( و ئەرکی ڕامیاری ) هاوبەشی کردن لە دانی مایە و بەڕێکردنی موڵکەکان ( دا .هەرتاکێک لە گروپەکە نامۆبێ بە ژیانی ڕامیاری ناو گروپەکە دووردەخرێتەوە .گەر هەرچەنێک کاتی لەناو گروپەکەدا بەسەر
بردبێت ،چوونکە مافی ئەوەی ناداتێ ،هیچ مەرجێکیش نیە بۆ ئەوەی سوودمەند بێ لە موڵکی گروپەکە .پێناسی بەکاربردن پێناسەی خۆی ناکات لە ڕێگەی ووتارێکی سادە و ڕێکخراو ،بەڵکو دانوستانی لەبارەوە دەکرێ ،و داوا دەکرێت یان دیالۆگ لەبارەیەوە لە چوارچێوەی کۆنتێکستی کۆمەڵیەتی و ڕامیاری هەستپێکراوەوە . ٣ لە ناو یەکێک لە هۆزەکانی ئەتڵەسی بەرزدا ،یەکێ لە دیاردەکانی دوورخستنەوەی بێگانە دەرکەوت لەکاتی دابەشکردنی گۆشتی مانگایەک کە بۆ پیرۆزکردنی سەرپەرشتیارێکی باشی ناوچەکە سەربڕڕابوو ،هیچ کەسێک سوودمەند نەبوو لە بەشە گۆشت تەنیا ئەوانە نەبێ کە سەر بەو خێزانانە بوون کە ئەندام بوون لە گروپەکاندا .سەردەمێک لەو سەردەمانەی کە تیایدا ژیاین لە ساڵی ١٩٨٨کورت دەکەینەوە ،کە تیایدا بەکار هێنانی هەستپێکراو بۆ پێناسی ڕامیاری بەرز بۆوە ،بووە هۆی هەڵگرتنەوەی کەسی نامۆ لە لیەن گروپی لدێکەوە . ٤ دوای ئەوەی لیستێک ئامادەکرا بۆ ئەوانەی مافیان هەیە لەناو گروپەکاندا ) ژمارەیان دەگەیشتە شەست کەس ( ،پرسیارێک ئاڕاستەی ئامادەبوان کرا ،ئەگەریەکێک کەسە ناسراوەکانی ناو خێزانەکەنی بیرنەچۆتەوە ؟ :لە دوای ئەوە ،یەکێک لە ئامادەبوان پێشنیاریکرد ،کە گەنجێکی لێپرسراوە لە خێزانێک ،بە زیاد کردنی ناوی کەسێکی نیشتەجێ کراو بۆسەر لیستەکە ،ئەو کەسەی لیستەکەی ئامادە دەکرد ڕەتیکردەوە بەبیانوی ئەوەی ئەو کەسە ئەندامی سەربە هیچ کام لە گروپەکان نیە لەناو لدێ کەیاندا .لەگەڵ ئەوەشدا کەس ئەوەی ڕەت نەکردوە کە ئەو کەسە سەربەو لدێ وشارەیە کە دایکی دوای هاوسەرگیری کۆچی کردووە بۆی ،بەجێی هێشتووە . ٥ کاتێک باوکی مرد ،دوای دوانزە ساڵ نامۆکە گەڕایەوە ،بۆ لدێکەی دایکی ئەگەر موڵکی بۆماوەی بۆ مابێتەوە ئەوا دەمێنێتەوە ،هەرچەندە دوای ئەو هەموو ماوەیە بێبەری کراوە لە دابەشکردنی گۆشتی سەربڕاو و هاوبەشیکردن لەو کۆبوونەوانەی گروپی لدێکە ڕێکیان دەخست ،گەنجە لێپرسراوە کە داکۆکی دەکرد لەسەر وەرگرتنەوەی کەسە نامۆکە ، داکۆکیەکی دوورو درێژ و پاراو ،پاڵپشت بە بەهانە ی ڕامیاری بەتایبەتی :وە بیرخستنەوە بە چەندین دۆخ کە تیایدا نامۆکە دەکاتەوە بە ئەندامێک لە ئەندامانی گروپەکە ) وەک
بەشداری کردن لە خەرجی گروپ ،یان پێدانی بڕە پارەی داواکراو دەربارەی سەرپێچی لە شێواندن وابەستەبوونی بە پاککردنەوەی دێراوی ئاودان لە ساڵی پاردا هتد . ( ....وە داکۆکی کردنەکەی بەشێوەیەکی سەرزەنشتانە کورت کردەوە و ووتی " کاتێک ناخۆشی دێتە پێشەوە ،بەیەکێک لەخۆتان هەژماری دەکەن " بەم شێوەیە لۆمەی هەڵوێستی تەمو مژاوی گروپەکەی کرد ،کاتێک دەیانویست بیلکێنن بە ئەستۆپاکیەوە بە پابەند نەبوونی بە گێڕانەوەی ئەوەی لەسەری بووە تاکاتی دابەشکردنی پاداشتەکان ،وە تا گفتووگۆکە کۆتایی پێ بێت دەگەنە کۆکردنەوەی ڕای نزیک هەرچەندە کۆی ئەوانەی دەیانوویست بێتە ناوەوە لەزیاد بووندابوو ،لەسەر ئەمە دەبوو چاوەڕێی دابەشکردنی گۆشتی قوربانی کراو بکەین بۆ زانینی بڕیاری کۆتایی :نامۆکە بەکردەوە بەشی خۆی وەرگرت لە گۆشت ئەمەش شوێنی ڕامیاری نوێی بۆ دەستەبەر دەکات . ٦ پێناسی هۆز ڕادەوەستێ لەسەر ناوەندگیری ڕامیاری ،ئەمەشە وای کردووە کە دەکرێ بگوڕردرێ لە کۆنتێکستێکی دیاریکراودا :ئەوکاتە دەتوانرێ یان وەرگیرێ یان لەدەست بچێ .پێگەی نامۆ لێرەدا ،بەرجەستەکردنی تایبەتمەندی و ناوەرۆکی ڕامیاریەکانە بۆ پێناسەی هۆزە بە ئاشکرا بوونێکی تەواو .ئیتر دەست کرا بەلکاندنی نامۆکە لەناو گروپە زیادکراوەکەدا لە ڕێگەی پرۆسەی جیا جیاوە .بنچینەی توانەوە و لەخۆگرتنی نامۆ جۆراوجۆرە وە دەچێتە ژێر ڕکێفی ئەوەی ئایا تاچەند گروپە کۆمەڵیەتیەکە کراوەیە بۆ پێشوازی لێی ،وەبۆ قەبارە و پێگە کۆمەڵیەتیەکان بۆ نامۆکە .وە لەوانەیە هەندێ نامۆ بدۆزینەوە لە گروپەکەدا دەمێننەوە لە چەندین نەوەی پێشتر بەڵم بە هیچ شێوەیەک یەکانگیر نەبوون تیایدا .ئەوەی جێی مەترسی نیە ئەوا لکاندنە لەناو گروپێکدا وە هەڵگرتنەوەیەتی لە هەموو دۆخەکاندا ناوی دەنرێ بە پرۆسەی ڕامیاری ،وە بنچینەی کەلچەری تەنیا کردەیەکی تەواوکەردەبێ . ٧ لەوانەیە نامۆیەک لە هۆزەکەی دراوسێوە بێت ،بەهەمان زمان بدوێ ،هاوبەش بێ لە هەمان ئاین و نەریت لەگەڵ هۆزی میواندار بەڵم هێشتا ئەمە بەس نیە بۆ لکاندنی . ٨
پێناسی گروپ لەسەر پێگەی ڕامیاری لە ئاستی یەکەم دەوەستێت لی گروپە بچوکەکان کە بنچینەیان هەیە بۆ وەرگرتنی بڕیار ،ئەمەش پێوویستی بە کۆنتێکستێکی دیاری کراو هەیە لە ئەرکەکان ،مافەکان و بەخشش .ئەو کەسانەی وابەستەییان هەیە بۆ هۆزێک ،یان لیەنێک ،یان وڵتێک ،و لە شارێکدا جێ نشین دەبن دەتوانن ئەوە بسەلمێنن و نوێنەرایەتی خزمەکانیان بن بەگەڕانەوە بۆ گروپە ڕاستەقینەکەیان ،بەڵم لەبەر ئەوەی ئەوان ئەوەندەیان بەسە بە باسکردنی بنەچەیان بەتەنیا و لەبەر ئەوەی لەناو خۆیاندا یەکتری ناناسن و خۆیان ڕێک ناخەن بەشیوەیەکی بەردەوام ،ئەوا چینێک پێکدێنن ) ( categoryکۆمەڵیەتیە زیاتر لەوەی گروپێک پێکبێنن ) ( groupeکۆمەڵیەتی ستراکچەری .ئەوکاتە دەبێتە ڕیفرنس بۆ پێناسێکی مڵە بۆ کەسانێکی دیاریکراو پێی ،بەکاری دێنن وەک ئەوەی سیستمی جیاکاری بێت و بەدەگمەن دەبێتە سەرچاوەیەک یان ڕیفرێنسێک بۆ یەکلکردنەوەی دۆزی کرداری تایبەتی ) خواستن ،هاوسەرگیری ،گۆڕینەوەی خزمەتگوزاری ،هتد . (....و کاتێک کردەکە پەیوەست دەبێت بە بیرۆکە ،ئەوا ئەم پێناسەیە بۆ گروپ کەم دەکات ،لە ڕاستیدا ، لە سەرژمێری جیاکاری کەڵچەری و قەوارەی جۆریدا . ٩ تەنانەت گەر بە کورتیش بێت ڕوانیمان ،بۆ زیادکردنی پێناسەی گروپ لە شارێکی بچوکی مەغریبی ،بەدەستپێک لە لێکۆڵینەوەکەی جیرتز ) ( Geertzدەربارەی بازاڕ ،ئەم نووسەرە تایبەتمەندی سەرەکی بۆ بازاڕ لەوەدا دەبینێتەوە کە هەوڵێکە جێگەی باوەڕ پێکردن نیە ،چوونکە ئەو بازاڕ بەوە دەبینێ کە بریتیە لە پێشبڕکێی هەواڵ ،وە ئەوەی بەئازارە لە بازاڕدا بریتیە لە نەزانی ) کەسانێك ( لەوەی ئەوانی تر دەیزانن ،چوونکە زانیاری تایبەت بە نرخ ،و جۆری و کێشی کاڵ زۆر ئاستەنگە باوەڕی پێ بهێنرێ ،هەرچەندە پێکهاتەی بازاڕ جیاوازە و بە ماوەی کارایی دەپێورێ ،وەک رێیەک بۆ گەڕان بەدوای زانیاری ڕاستدا .هەروەها ئەوەشی ڕوونکردەوە کە چۆن پەنا بۆ ڕێژە بردن وەک ئامرازێک ڕێگە بە خەڵکی دەدات بگەنە زانیاری کە باوەڕ پێکراوە یان بە شێوازێکی ووردتر ئەوەیە کە باوەڕی پێبکرێ . ١٠ ڕێژە دادەنرێ بە نەخشەیەکی جیاکاری ناوخۆیی ،ڕێگە دەدات بە خەڵکی بۆ ناسینەوەی خودی خۆیان بە گەڕانەوە بۆ خێزانەکانیان ،لدێکەیان ،هۆزەکەیان ،یان شارەکەیان ،وە زۆر کات ناوەکانیان یاکانگیر دەبی بەو شوێنەوە کە لێوەی هاتوون بۆ نموونە ) عمر یەزیغی
= عمر لە هۆزی یەزیغی ( .وە لەبەر ئەمە ،نزیککردنەوەکە تەنیا بەوە ناکرێ لەسەر ئەوەی تەنیا نواندنی ئەوە دەکات کە کەسەکان لەسەرین ،وە هەروەها بە بەهەند وەرگرتنی گروپێک لە بنەما و جیاکاری کەڵچەری ،ئەو خەڵکانە لەڕێ یەوە ئاڕاستەی ڕیاکشنەکانیان دەکەن .بە دەربڕینێکی تر بریتیە لە گەشەی کەڵچەری و نەخشەیەکی جیاکاری دەستەبەر دەکات وە ڕێگە دەدات بە کەسەکان کە تێڕوانینیان هەبێ بۆ خودی خۆیان یان خودی ئەوانیتر ،هەروەها وەک چوارچێوەیەک یاریدەدەر دەبێ بۆ ڕێخستنی هەندێ لە چۆنایەتیان . ١١ زانیاری ڕێژەیی کەسێک کردەی گەڕان ئاسان دەکات بۆڕەزامەند بوون بە هاوبەشێکی شایستە ،لەزۆرکاتدا ئەوکەسە سەر بەهەمان هۆزە .ئەم ستراتیجیەتە سەرەکیە بە دوری دەگرێ لە تێچونی گەڕان بەدوای هاوبەشێکدا :وە ڕێنادات بە یاریکردن بە کێشان و جۆری کەرەستەکان لەکاتی گۆڕینەوەیاندا کە لیەنەکان ڕوو بەڕوو دەبن تیایدا .چوونکە بەکار هێنانی پێناسی خێڵەکی لە بازاڕدا پاڵپشت نابێ لەسەر خێڵ وەک ئەوەی یەکەیەکی کۆمەڵیەتی ڕامیاری بێ .لەبەر ئەوەی لە شاردا ،کەسەکان خودەکانیان بەوە جیا دەکەنوە لەگەڵ خودی ئەوانیتردا بە ئامادەکردنی ) وابەستەبوون ( بۆ گروپە مرۆڤایەتیە بەربڵوەکان کە بنەیەکی شلۆق وتەنانەت لەوانیە پارچە پارچەش بێ ) یەکگرتنی خێڵەکی ،هتد . ( .. ١٢ ئەو کەسانەی کە بەڵگە دەهێننەوە لەناو خۆیاندا بۆ ئەم جۆرە لە پێناس یەکتری ناناسن وە بە ڕەچاوکردنی ژمارەیان ناتوانن یەک ئەوی تر بناسێ لەسەر ئاستی کەسی .لە شاردا بەردەوام ،پێناسی گروپ ئەو زانیاریانە کە بەدوایەوەن دەی لکێنێ بە ژمارەیەک لە قەوارەی جۆری کە ئامانجی جیاکاری یە لە چینە کۆمەڵیەتیەکاندا کە پانتاییەکی گەورەی هەیە ،وە ناواخنەکەی مڵە و سنوورەکانیشی نادیارە ،وەک ئەوەی بڵێین ئەو کەسانەی لە فاس لەدایکبون هەمویان بازرگانی قووماشن ،بەڵم ئەوانەی سەر بە سوسن خاوەنداری دوکانەکانن هتد . .... ١٣ لە ڕێگەی هەڵسوکەوتی بازرگانیە وە بۆمان دەردەکەوێ کە کەسێکی خەڵکی سوس دوکاندارە وە ڕەزیلە بەڵم خوو ڕەوشتی باشن ،بۆزانست نە شتیک پێش دەخات نەدوای
دەخات .وەناوەستین لە ووتنی ،تاچ ڕادەیەک خەڵک باوەڕی بە قەوارە جۆریەکانە کە دەینوسێنن بە پێناسی گروپێکی دیاری کراوەوە وەهەروەها تا چ ڕادەیەک لەبەرچاو دەگیرێ لە کارلێک کردنەکەیاندا . ١٤ وادیارە ئەو زانیاریانەی کە کەسەکان هەوڵی دەستەبەرکردنی دەدەن لە بنە ڕەتددا لە ڕێگەی ئەزمونی تاکەوەیە وە ئەزمونی کەسەکانی ترەوە کە پەیوەندیان هەبووە لەگەڵ هاوبەشێکی پێشبینی کراودا (Geertz) .پاڵپشتی ئەو بیرۆکەیە دەکات کە ڕێژە هیچ پێشکەش ناکات جگە لە هێڵکاریەکی تێکەڵ و پێکەڵ زیاتر لەوەی کە بکەرەکان لەسەرین وە ئەو زانیاریە گرنگانە نیشانە دەکرێن لە کاتی کردەی کارلێک کردنیان .وە کورت کراوەی جیاکاری ووتەکەم ) ( categorizationبۆ نموونە بە رامبەر بە ) بۆتە هۆی ( ) یفضی ( ،ئەمەش ناکۆکە ،بۆ تاکڕەوی لەڕادەبەدەر ) hyper- individualism (. ١٥ بکەرەکان پاڵپشت دەبن ) کاتێک پێوویستی زۆر هاتە پێش ( بۆئەو زانیاریانەی پەیوەندی بە پێناسی گروپەوەیە بۆ هاوبەشەکانیان ،وە هەرکاتێک زانیاری ڕاکێشراوی تر هەبێ ، نێوەندگیری دەکەن لەسەرئەو دەستەواژانەی وابەستەبوونیان دیاری دەکات ) خێڵ ،هۆز ، خزمایەتی ( لەڕێگەی کارلێکەوە ) . ( (Geertz, 1986
١٦ کاتێک گروپێکی تەواو دەگونجێ لەگەڵ چینێکی کۆمەڵیەتی بەربڵودا ،ئەوکاتە پێناسەکەی دەبێتە پێناسێکی نەرم وە کورت دەکرێتەوە لە بینینەوەی ئامادەکراو بە کاریگەری دیاریکراو لەسەر کارلێکی کۆمەڵیەتی . ١٧ وە کاتێک ئەم پێناسەیەی گروپ زیاد دەکرێت وەک هۆکارێکی پڕکردنەوە و دەزگایەکی ڕامیاری ،وا دادەنرێ ڕێکخراوبن لە گروپێکی دیاریکراودا ) یان لە ڕێگەدایە بۆ ڕێکخستن ( هەروەک بێ وێنایی ) خێڵەکی ( یان وێنایی ) کاتێک کارەکە پەیوەستە بە :گروپ ، پارتی سیاسی ،هتد . (....
١٨ دەکرێ پڕکردنەوە درووست بکرێ لەسەر بنچینەی پێناسی ئایدیولۆجی )Identity ( ideologyدیاردە و رێککراو :زۆربەی لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە دەربارەی نیشتمانی بوون هەتا وەکو گروپ بەشێوەیەکی گەورە ڕێکخراوبێت ) بزوتنەوەی نیشتمانی ( و ئایدۆلۆجی بەشێوەیەکی گەورە رێک کراوە ،هەروەها فشار زیاد دەکات و چەندجارە دەبێت لەسەر ئەندامان وە ئەم ئایدیۆلۆجیە دەبێتە بارێکی گران ،وە بەرزترین ئاستی ئەم دۆخە ،ئەرکی بەخشینی ژیانە لە پێناو نەتەوە دا . ١٩ وە لەناو ئەم مۆدێلە بەرفراوانە لە پێناسە ) ئەستور یان ڕەق ( ،لەبەر ئەوە من پێشنیاری پرۆژەیەک دەکەم لە دانانی سیمای ئایدیۆلۆجی پێناسەیی سەپێنراو . ٢٠ ئەوا بینیمان کە پێناسی گروپ پێوویستیەکی جیاکاریە بۆ خەڵک و گروپە کۆمەڵیەتیەکان . وە چەندین پێوانە بۆ ئەم جیاکاریە هەیە لەنێوان :ڕامیاری ،ئاین ،ڕەگەز ،نەژاد ، ڕەگەزنامە ،هتد .....ئەمانە هەمووی پێوانەی جیاکەرەوەن ،لەگەڵ ئەوەشدا جیاکاری کەسەکان و گروپەکان مەرج نیە بە پێی پێوویست سنورداربێ و تاکە کەسی بێت . ٢١ ئەوکەسانەی ئاین جیایان دەکاتەوە دەتوانن پەنا بۆ ڕەگەزنامە بەرن وەک دەرچەیەکی هاوبەش لەنێوانیاندا .وە بە پێچەوانەوە ،ئەوانەی ڕەگەزنامە جیایان دەکاتەوە ،پەنا بۆ ئاینی هاوبەش دەبەن ،یان بۆ زمانێکی هاوبەش ،هتد . ....هەروەها دەتوانن داواکاری چەندین پێناس بکەن لەگەڵ دانانی ڕێکخستنێکی قوچەکی بۆی یان ئەوەندە بەس بێ ناوی ئەو گروپە لە کەسەکان بهێنرێ کە دەیەوێ تا دوا ڕادە وەفاداربێ بۆیان :وەک ئەوەی ئیسپانی بێ بەرییە لەوەی کەتەلۆنی بێ ،مەغریبی بێ بەرییە لە وەی ئیسلم بێ ،عەرەبی بێ بەرییە لەوەی مەسیحی بێ ،هتد ، ....یان بە پێچەوانەی ئەمانەوە . ٢٢ وە لەوانەیە هەڵبژاردە لەنیوان پێناسە زۆرەکاندا ڕاوەستاو بێ لەسەر ژێدەری تەبایی : لەهاوشێوەی ئەم دۆخانەدا ،بابەتی قوچەکی نامێنێ و لەو کاتەدا گفتووگۆ لەسەر پێناسی زۆر
و جۆراوجۆر دەکەین وە یەکسانی لە نێوان جۆراو جۆری پێناسە ی گروپ دەکەین کە دەڵێین وەفاداریمان هەیە بۆی . ٢٣ وە لەوانەیە پێناسی ڕەق ) ئەستوور ( بناسین لە ڕێی مۆدێلی تایبەتمەندی سادە و دووانەییەوە بۆ کەسەکان و گروپەکان کە دەیسەپێنن ،چوونکە یەک پێوەر لە خۆدەگرێت بۆ ناساندنی گروپەکە وای لێ بکات دژ بێ لەگەڵ ئەوانی تردا ،وە ناساندنێکی نەگۆڕ بسەپێنێ و ڕێژەیی و قوچەکی پێناسە بۆ گروپەکان دوورخاتەوە .نابێ توانای هەڵبژاردنمان هەبێ لە نێوان زۆری پێناسەدا یان داواکاری بە هەندێکیان بەپێی )جیاوازی( کۆنتێکست ،بەڵکو لەسەرمانە کە یەکیکیان لەگەڵ خۆمان هەڵگرین گەر کۆنتێکستیش هەر چیەک بێ . ٢٤ هیچ وابەستەییەکی پێوویست نیە لەنیوان پێناسەی ڕەق و پێناسەی گروپدا ،چوونکە لە زۆر دۆخدا ،خودی پێناسی گروپ دەبێتە بابەتێک بۆ چەندین ئایدیۆلۆجی :وە فۆرمیلەی ڕەق هیچ نیە تەنیا یەکێکە لە فۆرمیلەکان لەنێوان ئەوانی تردا .بۆ نموونە ،نەتەوەی عەرەبی بابەتێک پێک دێنێ بۆ چەندین ئایدیۆلۆجی ،وە فۆرمیلەکەی ڕەقە پشکنین دەکات بۆ پێناسەی نیشتمانی ،کەمە نەتەوەییەکان ،ئەو زمانانەی عەرەبی نین ،هتد ....هیچ نیە لە فۆرمێلەیەک لە فۆرمێلەکانی تر زیاتر . ٢٥ فۆرمێلەی تر هەیە ،خۆسەپاندنی کەمترە ،داندەنێ بە هەموو پێناسە نیشتمانیەکاندا پێناسەی عەرەبی بەرزدەکاتەوە بۆ سەروو هەموو پێناسەکانی تر .بەم شیوەیە ،ئەم پێناسە ڕەقە دەچێت بەرەو لبردنی هەرچ شتێک بەرەنگاری وەفاداری بکاتەوە ،وە لەوانەیە کێشمە کێشێک هەبێ بۆ ئەم وەفاداریە کاتێک ئەندامانی گروپێکی کۆمەڵیەتی ناچار دەبن بە هەڵبژاردنێکی دژوار لەنێوان ئەو پێناسانەی کە وای دادەنێن وەفاداریان هەیە بۆی . ٢٦ لەکاتی روودانی یاخی بوونێکی خێڵەکیدا ،ئایا دەبێت مرۆڤ وەفاداربێ بۆ ئەو خێڵەی کە سەربەوانە یان بۆ گەلەکەی ؟ وە کارەکە هەمان شتە کاتێک کێشمەکێشی ئاینی دێتە ئاراوە ، لەو کاتەدا ئایا مرۆڤ دڵسۆز دەبێ بۆ گەلەکەی یان ئاینەکەی ؟ و ئەم جۆرە لەکێشمەکێش
ووندەبێ کاتێک وەفاداری کورت دەکرێتەوە بۆ خێل ،ئاین ،یان گەل ،چوونکە وونبوونی کێشمەکێشی وەفاداری تایبەتمەندی نیە لە تایبەتمەندیەکانی پێناسی ڕەق ،بەڵکو لە دەرەنجامی تایبەتمەندیەکانیەوەیە کە ئەوانەی وەفاداریان هەیە بۆی دەی سەپێنن . پێگەیی پێناسە ٢٧ لەوانەیە گروپێکی کۆمەڵیەتی لەسەر پێناسەیەکی کەڵچەری دابمەزێ ،وە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ئەندامانی ئەم گروپە توخمەکانی کەڵچەری بابەتی لەنێوان خۆیاندا دابەش دەکەن :وەک زمان ،ئاین ،نەریت ،هتد . ....ئەم نزیک کردنەوە ناوەرۆکیە زیادەڕۆیی دەکات بۆ ئەو دامەزراوە بابەتیە بۆ پێناسەی گروپ و هیچ گرنگی نادات بە دامەزراوەی خودی خۆی .چوونکە پێناسەی گروپ لەوانەیە لەسەر ئەوە نەوستێ کە دەرچەی لە تایبەتمەندی کەڵچەری هاوبەش هەبێ کە لێکۆڵەر تێبینی دەکات :وە هەروەها پێوویستە لەسەر بکەرەکان ) کۆمەڵیەتیەکان ( خۆیان ،بڕواننە ئەم تایبەتمەندیانە وەک ئەوەی توخمەکان جیایان دەکاتەوە لە گروپە کۆمەڵیەتیەکانی تر . ٢٨ ئەو کەسانەی بە هەمان زمان دەدوێن ،وە بانگەشەی بنەچینەیی هاوبەش دەکەن یان هەمان ئاین پەیڕەو دەکەن ،وە هاوبەشی هەمان پێناسەی گروپی ناکەن لەبەر ئەوەی پێوویستە ، چوونکە باوەڕی خودی ،لەم پێکهاتانەدا ) یان لەیەکێکیاندا ( ،ڕەهەندێکی بنچینەییە لە ناساندنی پێناسەکانیاندا :بەپیی ئەمەبێ ،ئەوا پێکهاتەی بابەتی بەس نیە ،کەواتە دەبێ بڕوانینە کەسە پەیوەندیدارەکان ئەگەر ئەوان خۆیان بەکاری بەرن وەک پیوەرێک بۆ جیاکاری یان پێکهاتەیەکی پێناسەیی ،یان نەء . ٢٩ دەتوانین بابەتیانە کەسەکان جیا بکەینەوە ،بە گوێرەی ڕەنگی پێستیان بەڵم ئەمەش کاتێک دەبێ کە گروپە پەیوەندیدارەکان باوەڕیان وابێ ڕەنگی پێست پێکهاتەیەکی کۆمەڵیەتی و کەڵچەری تایبەت پێکدێنێ ،لەو کاتەدا فاکتەری بابەتیی دەگۆڕدرێ بۆ فاکتەری پێناسەیی : لە زۆربەی ووڵتاندا ڕەنگی پێست نیشانەیەکی پێناسەیی پێک ناهێنێ . ٣٠
ئەمەش پەیڕەو دەکرێ لەسەر تایبەتمەندی کەڵچەری ،لەکاتێکدا هەندێکیان ،بەهەند وەردەگیرێن لە پێناسەی پێناسی گروپدا ئەوە نابێت کە ناساندویەتی لە ڕووی بابەتیەوە تێبینی کراوە بەڵکو لەوانەیە ئەوەبێ کە بکەرەکان خۆیان دانیان پێداناوە بەدانانی بە دەست نیشانکراوە جیاکاریەکان و دروشمی جیاوازبوون . ٣١ ئەو کەسانەی کە سەر بە پێناسەیەکی گروپین ،بەپێی ئەم بینینەوەیە ،بەدڵنیایی هاوبەشی ناکەن لە کەڵچەری هاوبەش و کەسایەتی هاوبەش ،بەڵم لە چەند دروشمێکدا بەیەک دەگەن ،ئایدیا و ئاماژەکان زامنە بۆ ئاشکراکردنی جیاوازییە کەڵچەریەکان .بەو هۆیەوە پێناسەی گروپەکان بنیات نانرێ لەسەر پێکهاتەی هاوبەش و بابەتی ،بەڵکو بەپێی باوەڕی خودی لە هەندێک پێکهاتە کە بە )تایبەت( دانراوە :تەنانەت بوونی ) ڕاستی ( بۆ تایبەتمەندی کەڵچەری کە دەووترێ گوایە بریتیە لە بنچینەی پێناسەی گروپ ،هیچ گرنگ نیە :ئەوەندە بەسە کە هەندێ لەکەسە پەیوەندیدارەکان باوەڕ بەوە بێنن . ٣٢ یەکێ لە گروپەکان پێناسێکیان هەڵگرتەوە لەسەر میژووی هاوبەشی خەیاڵکراو و لەسەر جێ فشاری ڕێژەیی هەڵبەستراو .هیچ بەسوود نیە ،لە تێڕوانینی لێکۆڵینەوەی پێناسەی گروپی و ،زانیارییەک ئەگەر بووبێ یان نەء ،وە مێژووی هاوبەشی دامەزراو یان نزیک کردنەوەیەکی کرداری . ٣٣ بەبێ گومان ئەم جیاکاریە لەنێوان بینینەوەی بابەتی و بینینەوەی خودیدا ،جیاکاریەکی بنچینەییە ،بەبێ گومان ،لە لێکچونی پێناسەی گروپەکاندا .وە زۆرجار هاوڕابووین لە نیوان پێناسەی بابەتی و ئەو پێناسینە ،ئەوەی تێبینی دەکات لە دەستپێکی پێکهاتەی بابەتیەوە ،لەلیەکەوە ،و هەروەها ئەوەی تێبینی دەکات پێاناسەی خودی دادەڕێژێ ،بە دەستپێک لە تێڕوانینی بکەرەکان ،لەلیەکی ترەوە . ٣٤ باوەڕم وایە ئەم پەرچە کردارە دوو ڕووی بنچینەیی پێناسەی گروپەکان دەشارنەوە :یەکەم ، بکەرەکان ) سەرۆک خێڵەکان ،ڕۆشنبیرەکان ،ئایدیۆلۆجیەکان ،هتد ( ....هەروەها
پێناسەی بابەتی دادەڕێژن بۆ پێناسەی گروپ ،دووەم ،ئەوەی لەڕێی خودەوە هەڵبژێردراوە یان پێشبینی کراوە لەلیەن هەندێک لەبکەرەکانەوە دەسەپێنرێ بەسەر ئەوانیتردا وبە پێی بارودۆخ دەبێتە پێکهاتەیەکی خودی دەرەکی .و بەم جۆرە ،لەوانەیە نەوەی یەکەم دروشمێک هەڵبژێرێ ) وەک تێگەیشتنێکی کەسی ( وە پێشکەشی بکات بە نەوەکانی داهاتوو وەک پێکهاتەیەکی پێناسینی بابەتی ،وا لە نەوەکان بکات باوەڕیان وابێ کە ئەمە زۆر کۆنە و ،مێژووییەو تەنانەت هەتاهەتاییە . ٣٥ پێناسەی ڕەق بنچینەی پێناسین دەخاتە ڕوو بۆ گروپێک کە گوایە بابەتیە ،وەک ئەوەی کەسەکە سەربەوە ،بە بێ ئەوەی پێی بزانێ و دژی خواستەکانیەتی .پێکهاتەی بابەتیانە دەبێتە دەستنیشان کەری پێناس و وە هیچ جێگرەوەیەک جێناهێڵێ بۆ تاکەکانی ناو گروپەکە . دۆخی تایبەتکراو ،شێوازێک پێکدێنێ لە ڕێگەیەوە وێنا بۆ پێناسەی گروپ دەکات .زۆر بەسادەیی تاک ئەو پێکهاتانەی وەک میراتی بۆ دەمێنێتەوە کە پێناسەی گروپیەکەی دەناسێ کە سەر بەوانە .وە باشترین نموونە لەسەر ئەمە ئەو نموونەیەیە کە تایبەتە بەو پێناسەیەی ڕاوەستاوە لەسەر ڕەگەز .و لە خۆڕا نیە ،ئەو ئایدۆلۆجیانەی زۆرتر سەپێنراون ئەوانەن کە هانا دەبەنە بەر تایبەتمەندی بایەلۆجی بۆ دامەزراندنی پێشبینیەکانی تایبەت لەسەر پێناس . ٣٦ وەک ئەوەی پێکهاتەکانی کەڵچەری ئامادەکراوە بۆ بەخشینی پێناسەی گروپ بەشێوەیەکی بابەتی و وەک ئاماێرێک و هەروەها نموونەش زۆرە لەم بارەیەوە :نەتەوە عەرەبیەکان جەختدەکەنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەوە عەرەبێکە بە زمانی عەرەبی دەدوێ تەنانەت ئەگەر ڕەتیشی کاتەوە ،وە ڕۆشنبیرەکانی ئەمازیخ دان دەنێن بەوەدا کە زۆربەی دانیشتوانی باکوری ئەفریقیا ئەمازیخن تەنانەت ئەگەر بە زاراوەی بەربەریش نەدوابێتن :بەلی ئەو کەسانەوە ،ئەوە خاکە کە پێناس دەبەخشێ نەک بەتەنیا زمان .چوونکە پێناسەی گروپێک دخرێتە ڕوو وەک ئەوەی ) سرووشتیە( و ) بابەتی ( بۆ ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە بۆی ، هیچ جێگرەوەیەکی تریان نیە بۆی تەنیا بە ڕەزامەند بوون بەو پێناسەی کە پێیان دەبەخشرێ لەڕووی بابەتی بوونەوە واتە بە ڕێگەی سەپاندن :وە هیچ ناوەندگیریەک ڕەزامەندی لەسەر نادرێ دەربارەی ئەم پێناسە و ناوەرۆکەکەی .
چوونیەککردنی کەڵچەری
٣٧ پێشتر باسکرا ،بەکورتی چۆنیەتی ئەوەی کە بتوانین جیاکاری بکەین لەنێوان پێناسە گروپیەکاندا و تەنانەت ئەگەر درووستکراوبێ لەسەر ڕێکخستنێکی کەڵچەری نا ڕوون و ناڕاستەوخۆ یان ئەوەی دروستکراوە لەسەر ئایدیۆلۆجی ستراکچەری و ڕێگە پێدراو .بە ئایدیۆلۆجی کردنی پێناسەی گروپەکان پێوویستی بە کەسانی تایبەتمەند هەیە لە ) ڕۆشنبیرەکان و ە ئایدیۆلۆجیەکان ( بۆ پێناسەکردنی پێناسەی گروپی مەبەست ،وە ئەو کەسانە ئەوانەن کە دروشمەکان بژار دەکەن ،ئاماژەکان ،ڕووداوە مێژوویەکان ،یان هەر پێکهاتەیەکی تر کە بەهۆیەوە ئاماژەکان ڕێکبخرێن و بەڕێوە ببرێن . ٣٨ مەبەست لە ئایدیۆلۆجی ئەو چوونیەککردنەیە لەو ئایدیا و بەهایە کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەردەکەوێ ،ئێمە کێین و ئەبێ ئێمە چۆنبین و ئەویتر کێیە .دەتوانرێ ئەم ئایدیۆلۆجیە دابنرێ بە پێکهاتەی نیمچەیی << کاراکراو >> لە چوونیەککردنی کەڵچەری .چوونکە ئەمە تاکەکانی گروپ دیاری دەکات ،چۆنیەتی بیرکردنەوە کە هاوتادەبێ لەگەڵ ئێمە ) جۆری پلەبەندیە لەنێوان پێناسەکان (....و ڕەفتارەکان ) چۆن دەپۆشین ،چۆن پرسیار لەبارودۆخی یەکتر دەکەین (.....وە هەستکردن ) ڕوداوەکان دڵخۆشمان دەکەن یان خەمبارمان دەکەن ( .و هەروەها هەڵوێست و ڕەفتاری ئاڵووێڵ ) التعامل ( بەرامبەر ئەویتر دیاری دەکات ) ئەوەی پەیوەستە بە دیالۆگ لەگەڵی ،ڕێزگرتنی ،ڕق لێبوونی ،دەرکراو یان لەناوبراو ( . ٣٩ ئایدیۆلۆجی پێناسەییی لەهەوڵدایە بۆ بەرگریکردن لەسەر چوونیەککردنی کەڵچەری هاوچەشن بە شێوەیەک وێنای دەکات وەک ئامانجێکی بڵند .و چڕی هاوچەشنی کەڵچەری دەکەوێتە ژێر پلە بەندی کۆمەڵیەتی بەهۆی بڵوبوونەوەی ) ئەوەی لەژێر نیشتمانییبوونەوەیە ،نیشتمانی و جیهانی ( و بۆ جۆری ئەم کەڵچەرە ) کەڵچەری بڵند ،کەڵچەری دامێن ،یان کەڵچەر بەشێوەیەکی گشتی ( .بەپێی ) گیلنەر ( چوونیەککردنی کەڵچەری دادەنرێ بە دیاردەیەکی نوێ کە باوەڕی نیشتمان پەروەری لە ئامێزی گرتووە . ٤٠
گروپی کۆمەڵیەتی لدێکان بەشداری ناکات ،لە کۆمەڵگە کشتوکاڵیە ئاساییەکاندا لەگەڵ هیچیان و لە هیچ یەکێ لە کەڵچەرە هاوبەشەکان .یاوەخود ،ئەوەی جیای دەکاتەوە بریتیە لە بەندەکان ،وە جیاکاری و کەرتبوونی کەڵچەری لەنێوان هەڵبژاردەکان و ئەوانیتر لە جێنشینان .وە بەرزکردنەوەی پلەی شانازی کەڵچەری لە بەرژەوەندی هیچ کەسێک نیە ، دەوڵەت کورت دەکرێتەوە لەسەر کۆکردنەوەی باج و پاراستنی ئاسایشی گشتی بەتەنیا .و هەر بۆیە ،پێناسەی کەڵچەری ئاسایی ) خێڵەکی ،کۆمەڵگە ،ئاینی (.... ،لەسەر پلەبەندی كەڵچەری درووست دەکرێ زیاتر لەوەی لەسەر چونیەککردنی کەڵچەری .وە زۆر گرانە ئەوە بێنیتە بەرچاو کە چینێکی ) خانەدان سالری ( ) ئەرستۆقراتی( هاوبەشی بکات لە کۆمەڵگەیەکی ئاسایی لەگەڵ جوتیار لە هەمان کەڵچەردا . ٤١ لە بەرامبەردا ،دەبینین کە کۆمەڵگەی پیشەسازی نوێ پێداویستی بە چوونیەککردنی کەڵچەریە ،چوونکە پێوویست نیە بۆ ئێمە بەرهەمی لدێیەک یان دەستەیەک بین ،وە پێوویست نیە کەڵچەر جۆراو جۆربێت و وابەستەی هەمان ئەو شوێنانەبێ .هەروەها بەهیچ شێوەیەک ناگونجێ ،بۆ ئەوەی بۆی ،کە دانبنێ بە پلەبەندی کۆمەڵیەتی و بەیاسایی بکات . چوونکە کۆمەڵگەی پیشەسازی پێوویستی بە جێنشینی جووڵو هەیە ،وە کەڵچەری هاوبەشیان هەبێ وە بنیادێکی گشتی ڕێگەیان پێ بدات بە گۆڕینی پیشەکانیان ،وە هەروەها سیستمی پەیوەندی دیار کە چیتر وابەستەی کۆنتێکست نیە . ٤٢ گیڵنیر باوەڕی وایە ،کە نیشتمانیی بوون تیۆرەیەکی ڕەوایی ڕامیاریە و دادگەریە بۆ لێکچواندنی سنووری کەڵچەری لەگەڵ سنووری ڕامیاری بۆ دەوڵەت .نیشتمانیی بوون دەناسرێ لە ڕێگەی ئەوە وویستەی کە کەڵچەر و کۆمەڵگە دەخاتە ناو ڕەزامەندی تەواوەوە . وە لەم دۆخەدا ،ئەمە هیچ پەیوەندی بە کەڵچەرەوە نیە بەواتا بەرفراوانەکەی بەڵکو پەیوەندی بە کەڵچەری بڵندەوە هەیە . ٤٣ گەل دانامەزرێ لەسەر کەڵچەریێکی هاوبەش کە پێشخۆی بوونی هەبووبێ ،بەڵکو بەپێچەوانەی ئەمەوەیە ،چوونکە پێکهاتنی گەل و پرۆسەی چوونیەککردنی کەڵچەری کە لەگەڵیەتی وە پلنی پەروەردەیی کە ئەم کەڵچەرە بڵندە پەخش دەکات ئەمانە هەمووی
بەروبوومن بۆ پیشەگەری .و بەیاساکانی ئەم کەڵچەرە هاووبەشە ،یەکسەر تاک دەبێتە ئەندامێک لە گەل .چوونکە چوونیەککبونی کەڵچەری کە نیشتمانیی بوون هەوڵی بەرزکردنەوەی دەدات ئەوە بەرهەمی مەرجداری ستراکچەریە بۆ کۆمەڵگەی پیشەسازی . ئەو کەڵچەرەی لێرەدا مەبەست بریتیە لە کەڵچەری بڵند کە دەوڵەت و سیستمی پەروەردەیی پەخشی دەکەن . ٤٤ وە بەدڵنیایی لوەکی کردنی کەڵچەری ،دەبێ بکرێ ،بۆ پێناسی گروپەکان کە بوونی هەیە لە چەندین ئاستی جیاجیادا .ئەندرسن سەلماندی چۆن زمانی چاپکراو یارمەتی دەربوو لە درووستکردنی بنچینەی هۆشیاری نیشتمانی .وە ئەو کەسانەی بە چەندین زمان دەدوێن ) فرنسی و ئینگلیزی و هتد (.....توانیان لە یەکتری تێبگەن لەڕێی زمانی ناوچەیی ) Local ( ،کاتێک کە چاپکراو و پلن بۆ دانراو بێت .چوونکە ئەم خوێنراوە پەیوەندی دارە لەناو خۆیاندا لە ڕێگەی چاپکراوەوە کە لە " خود " تێدەگات ،زمان دادەنرێ بە ناوکی گروپی نیشتمانی پێشبینی کراو .هەروەک ڕوونی کردەوە چۆن درکی پەیوەست بوون بە گەل ،لە ئەوروپا ،وای لێهات بکرێ بە بۆنەی بەیەک گەیشتنی هەریەک لە تەکنەلۆجیای پەیوەندی ) چاپخانە ( وە گەشەکردنی زمانە بڵوەکان وە پلنی بەرهەم ) سەرمایەداری ( . ٤٥ چوونیەککردنی کەڵچەری کەم ناکرێتەوە بۆ ئەوەی ئایدۆلۆجیای پێناسەیی هەوڵی بۆ دەدات لە پرۆسەی بەیەک کردنی ستانداردی ) ( standardizationجێبەجێ کراو لەسەر ئاستی زمانەوانی و پەروەردەیی .وە ئایدیۆلۆجیا وەک دەفری توانەوە ) ( melting potلەوە دوورتریش دەڕوات .لەسەر هەموو ئەو تاکانەیە کە لە چەندین ئاسۆی کەڵچەری و زمانەوانی جیاواز شۆڕبوونەتەوە بتوێنەوە لەناو یەک گروپی کۆمەڵیەتیدا و کەڵچەری تیادا دابەش بکەن و بۆ پێناسە هاوبەشەکانیش بەهەمان شێوە .
پێناسەی پلەدار و پێناسەی هەڵبژاردەيی ٤٦ لەگەڵ سەلماندنی پێناسەی گروپەکان ،چونیەککردنی کەڵچەری لەهەوڵ دایە کە ببێ بە پلەدار و گشتگیر ،بەواتای ئەوەی ئامانجێتی کە دزە بکاتە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیانی کۆمەڵیەتیەوە و بەتایبەتی ئەوەی کە لەبەرچاوە .وە جەستە و پۆشاک ئامانجی نموونەیین بۆ
پێناسەی پلەدار بەهۆی مەودای لیوارەکانیەوە :ئەوکاتە خەڵکەکە ڕاشکاو دەبن ) یان ئەوان ناچارن لەسەر ئەوە ( کە کێ دەبن لە ڕێگەی پۆشاک و جەستەوە ) ،قژی درێژ ،پەچە ، سەری تاشراو ) ، ( skinheadشێوەکانی ڕیش و تاتۆ ، ( ....وە هەروەها کەلوپەل . هەندێ لە ئیسلمیە پێشینەییەکان ) المسلمین السلفیین ( ڕێگە نادەن بە کەلوپەلی سەردەمیانە و تەنانەت ئاساییەکەشی تەنیا ڕیگە بە ڕایەخ و فەرش دەدەن :لەکاتێکدا ئایدیۆلۆجیای پێناسەیی لەسەر ئاستی پەیوەندیە کۆمەڵیەتیەکان گوشاری تر دەسەپێنێ لەسەر هاوبەشەکان لەوانە هەڵبژاردنی ) هاوڕێکان ،هاوسەرەکان ،هاوکارەکان ،کڕیارەکان . (.... ، ٤٧ پێناسەی گروپەکان بە ووتەی ) ئێمە کێین ( ڕەزامەند نابێ بەڵکو لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێ " دەبێ ئێمە چی بکەین " .جیاوازی بنەڕەتی لە نێوان پێناسەی پلەدار و هەڵبژاردەیی ،چوونکە یەکەم بە کەسەکان دەڵێ ئەوانە کێن ،وە دەبێ چی بکەن لە بۆنەیەکی دیاری کراو و لە بوارە دیاری کراوەکان و لە ژیانی کۆمەڵیەتیدا :وەک پۆشینی پۆشاکی ئاسایی ،یان نیشتمانی بەپێی بۆنەکە ،لەکاتێکدا پێناسەی هەڵبژاردەیی ئازادی زیاتر بەجێ دێڵێ بۆ تاکەکان . ٤٨ لەوانەیە پێناسە زۆر لەوە زیاتر کێشی هەبێ کە بۆ هەڵگرتن بشێ ئەو پێناسەیە کە دبێ دامەزراو بێ .لەهەمان کاتدا ،لەسەر ئایدیۆلۆجیای سەپاندندن و گشتگیری بۆ پێناسەی گروپی ،ئەمەی دوایی ئەوەندەی بەس نیە بە هەڵبژاردنی بۆنە بۆ دەرخستنی پێناسە بەڵکو هەموو ڕۆژێک بانگەشەی بۆدەکات بە بەرزترین دەنگ وە لەهەموو شوێنێک .وە کورتی ناکاتەوە لە بوارێکی دیاری کراو لە ژیانی کۆمەڵیەتیدا ) سرووت ،پۆشاک ،کەلوپەل ، خۆراک ،هتد (....بەڵک و مەبەستی لە ڕێکخستنە وەو هاوجێ کردنی ژیانی کۆمەڵیەتی کەسەکانە تەنانەت ئەگەر پەیوەست بوو بە وەی گشتیە ،تایبەت یان سۆزداری . لەوانەیە ئایدیۆلۆجیای پێناسەیی سەرمەستیی بێ بە ڕامیاری هەروەک چۆن سەرمەستە بە ئاین ؛ وە نموونەی باڵیە لەلی وە هەوڵی بۆ دەدات بریتی دەبێ لە سڕینەوەی هەموو تاکڕەویەک لەلی ئەندامانی گروپەکان ) ئەگەر کۆمۆنیستەکان بن ،فاشیەکان ،نازیەکان ،مەسیحیە ئصولیەکان ،ئیسلمیەلن ،یان یەهودیەکان ،هتد (...... دەیانکات بەتاکێ ،گۆڕینەوە و لێکچون لە نێوانیاندا ئاسایی بێت ) وەک ئەوەی هەمان ڕیش
بهێڵنەوە ،هەمان ستایڵی داهێنانی قژ ،هەمان شێوەو ڕەنگی پۆشاک ،هەمان کەڵوپەل ، هەمان خۆراک ،هەمان سرووت و ئاهەنگی هاوسەرگیری ،بەخاک سپاردن ،هتد . (.... ٥٠ هەتا پێناسەی گروپەکان زیاتر هەڵبژێردراوەیی بێت ،وە کۆکراوەبێ لە هەندێ بواری ژیانی کۆمەڵیەتیدا ،ئەوا زیاتر نەرموو نیان و زیاتر بێهێز دەبێ لەتوانای کینە و ڕقدا .وە کەسەکان لەوکاتەدا هەست ناکەن کە بەرپرسبن لە داواکاری پێناسەی گروپەکان و باوەڕکردن بە کەڵچەرەکەیان لەهەموو کاتێکدا ،چوونکە هەندێ شتی کەم و ئاماژە ، هتد ....بەسە بۆ سەلماندنی وابەستەبوون و وەفاداری بۆی . ٥١ بەدڵنیایی هەندێ لە درووشمەکانی پێناسەیی پێ وویستیە بۆ مانەوەی گروپی کۆمەڵیەتی و هاوگونجاندن :هەرچەندە تا درووشمەکان کەمتربێت هەتا هەڵگرتنی پێناسەی گروپەکان زیاتر نەرم ونیانتر دەبێت و ئازادی کەسەکان گەورەتر دەبێت لە داواکاری بۆ پێناسی هاوبەش .
پاکسازی ٥٢ پێناس دانامەزری و بژی لە تەنیایدا بەڵکو بە کارلێک لەگەڵ گروپە کۆمەڵیەتیەکاندا . ناوەڕۆکی " ئێمە " دەچێتە ژێر ڕکێفی تێڕوانینێکی تر و کارلێک کردن لەگەڵی :چوونکە ناوبڕو سنوورەکان ) بە واتای ئاماژەیی بۆ ووشە نەوەک کەلێن و هەرێمی ( لەگەڵ ئەویتر ئەوە پاڵپشت دەبێ لە بنیادنانی پێناسەی گروپەکان .چوونکە بنیادی ئەمەی کۆتایی دەکرێ بە هەڵبژاردەی هەندێک لە پێکهاتە کە ئاماژە بۆ جیاکاری لەوی تر دەکات .وە نابێتە هاوبەشی ) کەڵچەر ،زمان ڕەگەزنامە ،ئاین ،هتد ، (....بەتەنیا گرنگە لە پێناسەی گروپەکاندا ،وە سروشت و ناوەرۆکی سنووری هەلبژاردە بۆ جیاکاری دەگۆڕێ لەوەی تر بەپێی ئاستی سەپاندن لەلی ئایدیۆلۆجیاکانی پێناسەیی . ٥٣ لە قەوارە جۆریەکاندا ،زۆر بەکەمی ئەوی تر دەناسرێ وە لە خراپترین دۆخدا بزوێنەری گاڵتە جاڕیە ،پێکەنین یان بێ ڕێزی ،هتد ) . ....بۆ ئەوانەی ئەم قەوارە جۆریانەیان بۆ
دێت ( لە دۆخێکی سرووشتیدا .وە لە کەمترین مەودادا ،لەوانەیە ئەو پاکسازیە بدۆزینەوە کە تایبەتە بە زمان ،نەریت ،هوونەر و مێژوو لەلی << ئەو پێناسەیەی کە گاڵتەی پێ دەکرێ >> )بۆ نموونە ،لەڕێگەی نوکتە و نادیارەکان کە جێ نشینانی شارێک لەسەر دراوسێ کانیان دەیگێڕنەوە( .و ) پاکسازی ( دەمێنێتەوە بە ڕێگەیەکی یەکلکەرەوە و سەرتاسەری بۆ درووستکردنی سنوور لەگەڵ ئەوی تردا . ٥٤ ئەمەش ئییەوە دەگەیییەنێ ئییامێرێکی بییەکارهێنراوە بییە مەبەسییتی مەڵصییدان بییۆ یارمەتیییەکانی نامۆکییان و دورخسییتنەوەی خۆتێهەڵقورتێنییەکان .وە تەنانییەت کەسییی) فەڕەنسییی دۆسییت (ی نوێش ،لەسەریەتی کە بونیادی بەکارهێنانی ووشەی فەڕەنسی بێت لەبری ووشەی بێگانییە ؛ کە زۆربەی بریتیە لە ئینگلیزی :وەک بڵێی >> تیلی کۆبی << لەبری >> فاکس << دیفییی >> لەبری >> چالنییج << یییان >> << bonne fin de semaineلییەبری >> bon ، << week-endهتد ....ئەمەی ە هۆبس پاون ن اوی ن ا " نیش تمانپەروەری ) فیلۆل ۆجی ( " زانستی زمانەوانی واتە جەخت کردنەوە لە بێگییەردی زمانییەوانی بییۆ فەرهییەنگی نیشییتمانی ، ئەمە پاڵنەر بوو بۆ زاناکانی ئەڵمان بۆ وەرگێڕانی >> << Oxygèneبە >> sauerstof << ،ئەمە ئەو کردەیەیە ئەمڕۆ سرووش دێنێت لەفەڕەنسییا ،شییەڕێکە نائومێییدن پێییی ئەوانییە بییەڕێوەی دەبییەن کییە لییە دواوەن دژی ئییەو وێرانکاریییەی بییەر زمانەکییەیان کییەوت بییەهۆی تێکەڵەی فەڕەنسی – ئینگلیزی » ). franglais » (Hobsbawn,1992 :108 ٥٥ لە مەغریب و دوای سەربەخۆیی ،پارتی سییەربەخۆیی داکییۆکی کییەر لەسییەر بەعییەرەبکردن هەوڵیدا بۆ ڕزگییارکردنی زمییانی نووسییینەوە لییە ووشییەی فەڕەنسییی و بێگانییە وە گییۆڕینی بیە ووشەی عەرەبی :وەک " مەڵێ ) croissa (croissantبەڵکو بڵێ )هللیە( . " Hilalya هەموو ئایدیۆلۆجیەتێکی پێناسەیی ئامانجی هاوچەشنی و پاکسازی یە لە زمان و لە کەڵچییەردا لییە برەودانییی بێگانییەیی ،وە دەبییێ بییە زۆرداری کاتێییک پاکسییازی دەبێتییە سیسییتماتیک و فیییەرمان ،وە ڕێکیییاری سیییزادان دەگرێتیییە بیییەر دژی کەسیییەکان وەک ) ڕۆژنامیییەوان ، ڕۆشنبیرەکان ،هتد ( ....ئەوانەی ڕێز دانانێن بۆ نموونەی باڵ و پێناسەی ڕەق و بێگەرد . ٥٦
کورتەی باسەکە ،دوو چینمییان هەیییە لییە پێناسییەی گروپییەکان ،لەسییەر دوو لی دژبەیییەک : یییەکێکیان نەرمییە لەسییەر ئاسییتی ڕێکخسییتنی کۆمەڵیییەتی ) تییوێژی کۆمەڵیییەتی ( و لەسییەر ئاسیییتی ئاییییدیۆلۆجی ) قیییەوارەی جیییۆری ( :ئیییەوی ترییییان زبیییرە ) ڕەق ( ،گروپێکیییی سییتراکچەری هییەڵی دەگییرن هییەڵبژاردەکان ) النخبییە ( بەرهییەمیان دێنیین و پەخشیییان دەکییەن بەشێوەیەکی ڕێکخراو .جۆرێک لە پێناسەی گروپەکان هەیە جێیەکی ناوەند داگیر دەکات کییە بونیاد نراوە لەسیەر ڕێخراوێکیی سیتراکچەری ) خێیڵ ،شییوازی ئیایینی ،هتید (...و بیەڵم دامەزراو نیە لەسەر ئایدیۆلۆجیەتێکی پێناسەیی سیستماتیکی . ٥٧ پێناسەی زبر تایبەتمەندە بە جیاکاری یەکانەیی و تایبەتی و بە نەبوونی کێشمەکێشی وەفاداری ،لەبییەر ئییەوە خییۆی پێشییکەش دەکییات بەشییێوەیەک کییە سرووشییتیە ،بابەتیییە ،دەرەکیییە ، خۆبەزلزانییە بەسییەر تاکییەکانی گروپییدا :وە بییە نموونییەی بییاڵی دەمێنێتییەوە ،نییەک بەتییەنیا یەکجۆری گروپەکە لەسییەر ئاسییتی کۆمەڵیییەتی و کەڵچییەری ،بییەڵكو پاکسییازی کەڵچییەری ، زمانییەوانی ،وە تەنانییەت نییەژادی .ئییەم نموونییە باڵیییە دەێتییە دی لییەناو وینییاکردنی کییردە و گشتگیری بۆ پێناسەی گروپەکان .
پێناسەی زبر ) ڕەق (
پێناسەی نەرم
-جیاکردنەوەی یەکانەیی و تایبەت
پێناسەیەکی چەندینی ،ڕێژەیی و کۆنتێکستی
نەبوونی کێشمەکێشی وەفاداری
بوونی کێشمەکێشی وەفاداری ،ئاشتەوایی ، تێکەڵکردنی ڕەگەزەکان لەنێوان پێناسە جیاوازەکاندا ،هتد ...
پێناسە پێشکەش دەکرێت وەک ئەوەی سرووشتی بێت ،بابەتی بێت ،دەرەکی و خۆبەزل زانبێ لەسەر ئەندامانی گروپەکە
دیالۆگ لەبارەی ناساندنی بنچینەکانی پێناسە . بوونی جێگرەوە .
بەنرخکردنی گونجاندنی کەڵچەری و پاکسازی
دەستەبەرکردنی هەمەچەشنەیی کەڵچەری
پێناسەیەکی فەرمانکەر و گشتگیری
پێناسێکی هەڵبژاردەیی
تێبینی : نەبوونی کێشمەکێشێ وەفاداری بریتیە لە ڕەوشێک لە ڕەوشەکانی پێناسەی گروپی پێکهاتووە لە سەر پرنسیپی پێکدا چوون ،بە پێی ئەم پرنسیپە چەندین گروپی کۆمەڵیەتی هەن بەڵم هەموو گروپێک لەم گروپە کۆمەڵیەتیانە وابەستەی گروپێکی گەورەترە لەخۆی تا دەگاتە گروپێکی گەورەتر .ئەمەیە پەرتبوونی خێڵەکی :لەکاتێکدا تاک سەربە خێزانێکە بەڕۆڵی خۆی ئەمیش سەر بە گروپێکی ڕێژەییە وە ئەمەی کۆتایی ناونووس کراوە لەناو لدێیەکدا و ئەمیش بە ڕۆڵی خۆی تێک هەڵکێشراوە لە خێڵ .وە لەم دۆخەدا ،تەواو کارییەک هەیە لەنیوان پێناسەی گروپەکاندا .پێناسەی ڕێژەیی دژی پێناسەی لدێ نیە لەهەمان کاتدا دژی پێناسەی خێڵەکیش نیە . دەربڕین دەربارەی ڕەوشی فەرمان بۆ پێناسەیەک لە ڕێی بەکارهێنانی دەربڕینێک وەک ) وابەستە ( و ) وابەستە بوو ( کە بەرامبەرن لەگەڵ » « engagementو » « engagé وە بەکار دەبرێن لەلیەن ئایدیۆلۆجی ڕامیاری کە پێناسەی خۆی دەکات بە پێشڕەو وە هەروەها لە لیەن ئایدیۆلۆجیای ئایینی کە خۆی دەناسێنێ گوایە بنیادگەراییە .لەهەردوو دۆخەکەدا کەسی وابەستەبوو وابەستەیە بەو نەخشەیەی پێناسەکەی دەخاتە خزمەتی ڕامیاری یان ئایینی وە . سەرچاوە : /http://insaniyat.revues.org