kurdistan pdki

Page 1

‫كورتەڕاپۆرتێك‬ ‫لە دیداری‬

‫هیجری» لە‬

‫بەڕێز مستەفا‬

‫وتووێژ‬

‫هیجری ‪...‬‬

‫لەگەڵ ‪...‬‬

‫‪4‬‬

‫رووبەڕووبوونەوەی‬

‫كورد دەبێ لە‬ ‫رووداوەكانی‬ ‫سووریە‪،‬‬ ‫جێگای ‪...‬‬

‫بەڕێز «مستە‌فا‬

‫‪5‬‬

‫عەقاڵنییەتی‬ ‫بژێویانە و‬ ‫كاریگەری‬ ‫لەسەر ‪...‬‬

‫ئێران و توركیە‬ ‫لە‬ ‫ناوچەدا‬

‫‪8‬‬

‫دابینكردنی مافە نەتەوایەتییەكانی گەلی كورد لە چوارچێوەی ئێرانێكی دێموكراتیكی فێدراڵدا‬

‫‪10‬‬

‫‪11‬‬

‫بە بۆنەی سەدوچواردەهەمین ساڵوەگەڕی‬ ‫رۆژنامەگەریی كوردی‬ ‫لە یادی سەدوچواردەهەمین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەكەمین رۆژنامەی كوردیدا كە‬ ‫بە ناوی «كوردستان» و بە هەوڵ و تێكۆشانی میقداد مەدحەت بەدرخان لە شاری‬ ‫قاهیرە دەرچوو‪ ،‬رێز دەگرین لە هەموو ئەو قەڵەمانەی دەروەستانە لە پێناوی گەشەكردن‬ ‫و پەرەپێدان بە زمان و ئەدەب و نووسینی كوردی و گەیاندنی زانیاریی راست و دروست‬ ‫بە نەتەوەی كورد تێكۆشاون‪.‬‬

‫ئۆرگـــانی كۆمیتەی نـــاوەنـــدیی حیزبی دێمـــــوكراتی كوردستــــــــــانی ئێــــــــران‬

‫ژمارە ‪ ،579‬پێنجشەممە‪31 ،‬ی خاكەلێوەى ‪19 ،1391‬ی ئاوریلی ‪ 150 ،2012‬تمەن‬ ‫پـــەیـــڤ‬

‫كەریم پەرویزی‬

‫بۆمبی ناوكی و الفاوی لەناكاو‬ ‫دەڵێن لە شوێنێكی ئەم جیهانە پانوبەرینەدا‪،‬‬ ‫وەستایەكی خانوو دروستكردن هەبوو كە ناو و‬ ‫ناوبانگێكی سەیری لە الی كەسانی نیزیك‬ ‫بە خۆی هەبوو و شوێنكەوتووانی بەردەوام‬ ‫پڕوپاگەندەیان بۆ دەكرد كە وەستایەكی وایە‬ ‫و ئەمە تواناكانی و ئەوە بەهرەكەیەتی!‬ ‫هەندێكی ئەو ناوچە و دەورووبەریش بڕوایان‬ ‫بەو پڕوپاگەندانە كردبوو تاكوو رۆژێك كاكی‬ ‫وەستا و بەردەستەكانی ژوورێكی ‪ 3‬میتر‬ ‫لە چوار میترییان دروست دەكرد و هەتاكوو‬ ‫ئێوارە كاریان كرد و میترونیوێك دیوارەكانیان‬ ‫بەرز كردەوە‪ ،‬بەاڵم وەستای شارەزا ئێوارە لە‬ ‫نێو ژوورەكەدا مابۆوە و تازە لێی حاڵی بوو‬ ‫كە درگا و پەنجەرەیەكی بۆ نەهێشتۆتەوە كە‬ ‫النیكەم خۆی بێتە دەرەوە!‬ ‫ئاغای خامنەیی‪ ،‬رێبەری رێژیمی كۆماری‬ ‫ئیسالمی كە بە شەو و بە رۆژ ئیدیعا دەكەن‬ ‫كە زۆر زانا و فەرزانەیە! زیاتر لە دوو دەیەیە‬ ‫حكوومەتی تاكەكەسیی لەم واڵتە بەاڵلێدراوەدا‬ ‫بەدەستەوەیە و ئەوەندە لە خۆیان دەرچوون و پێیان‬ ‫وایە كە درۆ و پێداهەڵگوتنە لە خۆڕایییەكانیان‬ ‫وەڕاست دەرچووە‪ ،‬دەیانەوێ دەستیان بە چەكی‬ ‫ناوكی بگا و هەموو واڵتیان تووشی كێشە‬ ‫كردووە‪ ،‬تاكوو رێژیمی كۆماری ئیسالمی لە‬ ‫پێناوی مانەوە و پاراستنی نیزام و پەرەدان بە‬ ‫سیاسەتە تیرۆریستییەكاندا‪ ،‬بۆمبی ناوكی‬ ‫هەبێ و ئیدیعا و پڕوپاگەندەكانیان جیهانی‬ ‫گرتۆتەوە و ناوچەكەشی تووشی ئاڵۆزی‬ ‫كردووە و خەڵكی ئێرانیش لەبەر ئەم سیاسەتە‬ ‫هەڵە و سەرەڕۆییانەی وەلیی فەقیه و گۆپاڵ‬ ‫بەدەستەكانی‪ ،‬دەبێ یان گرانی و هەاڵیسانی‬ ‫ئابووری و بێكاری و هەزار دەردی دیكەیان‬ ‫بە سەردا بێ یان تووشی ماڵوێرانییەكی‬ ‫دیكە ببنەوە و كۆماری ئیسالمی واڵت بەرەو‬ ‫شەڕێكی دیكە ببات‪.‬‬ ‫ئەم وەستا شارەزایەی رێبەری كۆماری‬ ‫ئیسالمی‪ ،‬ئەوەندە لە خۆڕازی و ملهوڕە و‬ ‫دەورووبەرەكەشی لێیان وەڕاست گەڕاوە كە دەست‬ ‫دەدەنە هەموو جۆرە تەبلیغاتێك و فڕوفیشاڵی‬ ‫زۆر دەكەن بەاڵم لە ناكاو بارانێكی زۆر لە‬ ‫بەهاری ‪ 1391‬دەبارێ و بارانی بەخوڕی‬ ‫بەهاری لە تاران دەبێ بە الفاو و هەموو شەقام‬ ‫و گۆڕەپانە سەرەكییەكان دادەگرێ و میترۆی‬ ‫تاران كە سااڵنێكە مانۆڕی بە سەرەوە دەدەن پڕ‬ ‫دەبێ لە ئاو و تازە بۆیان دەردەكەوێ كە ئاوەڕۆ‬ ‫و زێرابی تاران و میترۆكەیان درگایەكی تێدا‬ ‫نیە و خەریك بوو لە الفاودا بخنكێن!‬ ‫سیاسەتە ئەتۆمییەكەی كۆماری ئیسالمی و‬ ‫پرۆژەی میترۆكەی و زۆر شتی دیكەی‪ ،‬بە‬ ‫بێ درگا و پەنجەرە دروستی دەكەن و دوایی‬ ‫تێیدا دەمێننەوە و رێگای دەربازبوونیان نابێ و‬ ‫بە ناچاری زوو زوو دەست لە بنەما شەرعییەكان‬ ‫وەردەدەن و فتوایەكی تازەی بۆ دەدۆزنەوە!‬

‫‪www.kurdistanmedia.com‬‬

‫دەالقەی دیپلۆماسی‬ ‫خەریكە دەبەسترێ‌‬

‫باراك ئۆباما‪ ،‬سەركۆماری ئامریكا‬ ‫جەختی ك��ردەوە كە دەوڵەتی ئامریكا لە‬ ‫دەوری نوێی تووێژەكان لەگەڵ ئێراندا‪،‬‬ ‫كاتی بێ‌كۆتایی بە كۆماری ئیسالمی‬ ‫نەداوە‪.‬‬ ‫ئۆباما هەر لەو كاتەدا وتی‪ ،‬وێڕای‬ ‫خ��ۆب��واردن لە گۆڕینی وت��ووێ��ژەك��ان بۆ‬ ‫رەوت��ێ��ك ب��ەم��ەب��ەس��ت��ی كوشتنی كات‪،‬‬ ‫ئامادەیە كە دوایین دەرەتان بۆ رێگەچارەی‬ ‫دیپلۆماتیك پێك بێنێ‌‪.‬‬ ‫ه��ەروەه��ا بەپێی راپ��ۆرت��ی رۆیتێرز‪،‬‬ ‫وەزی����ری دەرەوەی دان���م���ارك‪ ،‬سەرۆكی‬ ‫دەورەی��ی یەكیەتیی ئورووپا وتوویەتی‪،‬‬ ‫تا كاتێك كە ئێران لە پێناو وەدیهێنانی‬ ‫داخوازییە جیهانییەكان لەمەڕ بەرنامە‬ ‫ئەتۆمییەكەی هەنگاوی هەڵنەگرتووە‪،‬‬ ‫ه��ی��چ رێ��گ��ەی��ەك ب���ۆ كەمكردنەوەی‬ ‫گەمارۆكانی رۆژئاوا لەسەر ئێران لە ئارادا‬ ‫نیە‪ .‬هیالری كلینتۆن‪ ،‬وەزیری دەرەوەی‬ ‫ئامریكایش وت��ی‪ ،‬لە كاتێكدا كە ئێران‬ ‫بۆ دەوری دووهەمی وتووێژەكان لە بەغدا‬ ‫ئامادە دەبێ‌‪ ،‬ئامریكا بە گەمارۆكانی بە‬

‫دژی ئێران درێژە دەدا‪.‬‬ ‫ی������اس������ادان������ەران������ی‬ ‫ئامریكایش هۆشدارییان‬ ‫داوە ك��ە گ��ەر رێژیمی‬ ‫ت����اران ب��ەپ��ەل��ە كۆتایی‬ ‫ب���ە پ��ی��ت��ان��دن��ی ئۆرانیۆم‬ ‫نەهێنێ‌‪ ،‬گەمارۆكانی سەر‬ ‫ئێران توندتر دەكەن‪.‬‬ ‫وتەبێژی سێناتۆر مارك كێرك‬ ‫وت��ووی��ەت��ی‪ ،‬ئێمە نابێ‌ وتووێژە‬ ‫دیپلۆماتیكەكانمان لەگەڵ پێبەندی‬ ‫بە بڕیارنامەكانی ش��وورای ئاسایش‬ ‫لێ تێك بچێ‌‪.‬‬ ‫وتووێژەكانی ئێران و گرووپی پێنج‬ ‫زێ��دە ی��ەك ل��ە ئیستانبول لەسەر‬ ‫ب��ەرن��ام��ەی ئەتۆمی كۆماری‬ ‫ئ���ی���س�ل�ام���ی‪ ،‬پ�����اش رۆژێ�����ك‬ ‫ێ‬ ‫ك��اری ب���ەردەوام‪ ،‬كۆتایی پ ‌‬ ‫ه����ات‪ .‬دەوری دووهەمی‬ ‫ئ����ەو وت���ووێ���ژان���ە‪ ،‬رۆژی‬ ‫‪23‬ی م����ای ل���ە بەغدا‬ ‫بەڕێوە دەچێ‌‪.‬‬

‫لەبەر چاوی چاودێرانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا‬ ‫شەڕ لە سووریە درێژەی هەیە‬

‫س����ەرەڕای ئ���ەوەی یەكەمین گ��رووپ��ی چاودێرانی‬ ‫رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پێی نایە نێو سووریەوە‪،‬‬ ‫تێكهەڵچوونە خوێناوییەكان لەم واڵتەدا هەروا درێژەی‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەڕانسە‪ ،‬رێكخراوی‬ ‫چاودێریی مافی مرۆڤـ رایگەیاندووە‪ ،‬تا ئێستا پتر لە‬ ‫‪ 11‬هەزار كەس لە ناڕەزایەتییەكانی سووریەدا گیانیان‬ ‫لەدەست داوە كە ‪ 55‬كەسیان پاش راگەیاندنی ئاگربڕ‬ ‫لەم رۆژانەی دواییدا‪ ،‬كوژراون‪.‬‬ ‫ئەلعەرەبییە راپۆرتی دا‪ ،‬دەورووبەری شاری حەلەب‬

‫لە الیەن هێلیكوپتێرەكانی هێزە دەوڵەتییەكانەوە گوللەباران‬ ‫كراوە و شاری حومس و بەتایبەت ناوچەی خالێدییە و‬ ‫ئەلبەیازییە كەوتوونەتە بەر هێرشی ئەرتەشی سووریە‬ ‫و چەندین تێكهەڵچوونی چەكداریش لە دیمەشق و‬ ‫دەورووبەری بینراوە‪.‬‬ ‫س���ەرەڕای ئ���ەوەی ك��ە كۆلۆنێل ئەحمەد حەمیش‪،‬‬ ‫س��ەرۆك��ی گ��رووپ��ی یەكەمی چ��اودێ��ران��ی رێكخراوی‬ ‫نەتەوە یەكگرتووەكان وتوویەتی كە تا چەند رۆژی‬ ‫دی��ك��ە‪ 30 ،‬چ��اودێ��ری دی��ك��ەش دەن��ێ��ردرێ��ن��ە سووریە‪،‬‬ ‫تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییە رایگەیاند ك��ە راوێژكاری‬ ‫راگەیێنی بەشار ئەسەد وتوویەتی «س��ووری��ە مافی‬ ‫رەدكردنەوەی چاودێرانێك لە واڵتانی قەتەر‪ ،‬عەرەبستانی‬ ‫سعوودی‪ ،‬توركیە و فەڕانسە و هەروەها پێشگرتن لە‬ ‫ێ ناوچەی تایبەت بۆ خۆی بە پارێزراو‬ ‫پشكنینی هێند ‌‬ ‫دەزانێ‌»‪.‬‬ ‫شوورای ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان‬ ‫رۆژی شەممە‪14 ،‬ی ئ��اوری��ل‪ ،‬ل��ە بڕیارنامەیەكدا‪،‬‬ ‫چوونی چاودێرانی ئەو رێكخراوەی بۆ سووریە پەسند‬ ‫كرد‪ .‬ئەمە یەكەمین بڕیارنامەی ئەو شوورایەیە كە لە‬ ‫دەستپێكی شەڕەكان لە سووریە لە مارسی ‪2012‬ەوە بە‬ ‫پەسند گەیشتووە‪.‬‬

‫ئەهواز لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی‬ ‫راپەڕینیدا‪ ،‬رابوو‬ ‫لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی راپەڕینی ‪15‬ی ئاوریل‪ ،‬شار و ناوچە‬ ‫عەرەبنشینەكانی ئەهواز‪ ،‬شایەتیی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی خەڵك‬ ‫ێ‬ ‫ب��وو‪ .‬بەپێی راپۆرتی ئەلعەرەبییە‪ ،‬ئەم خۆپیشاندانانە لە هێند ‌‬ ‫ناوچەی عەرەبنشینی ئەهواز لەوانە كووی ئینقیالب‪ ،‬مەالشییە‪،‬‬ ‫كوت عەبدوڵاڵ‪ ،‬ئەلزویە و هەروەها شارەكانی حەمیدیە‪ ،‬سوسەنگەرد‪،‬‬ ‫شووشتەر‪ ،‬خوڕەمشەهر و ئابادان بەڕێوە چوون‪.‬‬ ‫ماڵپەڕی «بەرخۆدانی نەتەوەیی ئەهواز» رایگەیاندووە‪ ،‬ژمارەیەك‬ ‫لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەكان بە هۆی گازی فرمێسكڕێژەوە‬ ‫تووشی تێكچوون بوون‪ ،‬بەاڵم لە ترسی هێزەكانی رێژیم‪ ،‬خۆیان لە‬ ‫چوونە نەخۆشخانە بواردووە‪.‬‬ ‫لە ناوچەی كوت عەبدوڵاڵ لە ئەهواز لە نێوان خۆپیشاندەران و‬ ‫هێزەكانی بەسیجدا تێكهەڵچوون رووی داوە‪ .‬لە ناوچەی «مویلحە»‪،‬‬ ‫لە نزیك شاری «وەیس»یشدا‪ ،‬لە نێوان خەڵك و هێزەكانی پۆلیس‬ ‫تێكهەڵچوون رووی داوە و یەكێك لە مۆرەكانی رێژیم بریندار بووە‪.‬‬ ‫لە ‪26‬ی خاكەلێوەی ‪1384‬دا‪ ،‬خۆپیشاندانێكی بەرین هەموو‬ ‫شارەكانی ناوچە عەرەبنشینەكانی ئێرانی گرتەوە كە تێیدا ‪15‬‬ ‫كەس كوژران و دەیان كەس بریندار بوون و سەدان عەرەبی ئەهوازی‬ ‫دەستبەسەر كران‪ .‬ئەوان بە دژی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسالمی‬ ‫بۆ گۆڕینی پێكهاتەی حەشیمەتیی ئۆستانی خوزستان بە قازانجی‬ ‫غەیرەعەرەبەكان ناڕەزایەتییان دەردەبڕی‪.‬‬


‫‪2‬‬

‫هەواڵ و راپۆرت‬

‫ژمارە ‪ 579‬ـ ‪31‬ی خاكەلێوەى ‪1391‬‬

‫سەردانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران‬ ‫لە دەفتەری سیاسیی ‪PDKI‬‬ ‫هەیئەتێكی س��ازم��ان��ی خەباتی‬ ‫كوردستانی ئێران سەردانی دەفتەری‬ ‫س��ی��اس��ی��ی ح��ی��زب��ی دێموكراتی‬ ‫كوردستانی ئێرانی كرد ‌و لە الیەن‬ ‫هەیئەتێكی ئەو حیزبەوە پێشوازی‬ ‫لێكرا‪.‬‬ ‫س��ەر ل��ە بەیانیی رۆژی شەممە‪،‬‬ ‫رێ���ك���ەوت���ی ‪19‬ی خاكەلێوەی‬ ‫‪1391‬ی ه���ەت���اوی‪ ،‬هەیئەتێكی‬ ‫سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران‬ ‫ب��ە س��ەرپ��ەرس��ت��ی��ی ب��ەڕێ��ز باباشێخ‬ ‫ح��وس��ێ��ن��ی‪ ،‬س��ك��رت��ێ��ری گشتیی‬ ‫سازمانی خەبات‪ ،‬سەردانی دەفتەری‬ ‫سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد و لە الیەن هەیئەتێكی ئەو حیزبەوە بە سەرپەرستیی‬ ‫بەڕێز مستەفا هیجری‪ ،‬سكرتێری گشتی‪ ،‬پێشوازی لێكرا‪.‬‬ ‫لە سەرەتای ئەم دیدارەدا سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەسەر وەزعی سیاسیی كورد‌و‬ ‫ئاڵوگۆڕەكانی ناوچە و بارودۆخی نالەباری رێژیمی كۆماری ئیسالمی باسێكی پێشكەش كرد‪ .‬بەڕێز‬ ‫هیجری ئەو قەیران‌و كێشانەی كە رێژیم لەگەڵی بەرەوڕووە‪ ،‬خستە بەر باس‌و رایگەیاند كە رێژیم ئەو‬ ‫ێ و رێژیمی بە قەیرانخوڵقێن وەسف كرد‪.‬‬ ‫ێ چارەسەر ناب ‌‬ ‫قەیران‌و كێشانەی پ ‌‬ ‫بەڕێزیان هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی هێزە سیاسییەكانی كورد‌دوا و لێك نزیكبوونەوەی هەرچی زیاتر‬ ‫‌و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییەكانی كوردی بە پێویست زانی‪.‬‬ ‫دواتر كاك باباشێخ روانگە و بۆچوونەكانی سازمانی خەباتی باس كرد ‌و هەر دووال لەسەر مەسەلەی‬ ‫جێگای بایەخی نێوانیان قسەیان كرد‌و لەسەر هاوكاریی سیاسی لەگەڵ یەكتر پێداگرییان كرد‪.‬‬

‫راپۆرتی بەشێك لە كار و چاالكییەكانی نوێنەرایەتیی‬ ‫حیزبی دێموكرات لە ئامریكا‬ ‫نوێنەرایەتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەردانی چەند ئۆرگانی گرینگی ئەمریكای كرد‪.‬‬ ‫نوێنەرایەتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە واڵتی ئامریكا‪ ،‬بە سەرپەرستیی بەڕێـز «شەریف‬ ‫بێهرووز» چاوی بە كارگێڕانی دەفتەری سیناتۆر مارك كیرك‪ ،‬كاربەدەستانی وەزارەت��ی دەرەوەی‬ ‫ئامریكا و بەرپرسانی كومیسیۆنی كاروباری دەرەوەی سێنای ئامریكا كەوت و لەسەر كۆمەڵێك باسی‬ ‫پێوەندیدار بە ناوچە‪ ،‬ئێران‪ ،‬كوردستان و حیزبی دێموكراتی كوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد‪.‬‬ ‫نوێنەری حیزبی دێموكرات لە ئامریكا لەو دانیشتنانەدا وێڕای ئاماژە بە رۆڵی نەرێنیی رێژیمی‬ ‫ئێران لە ئاڵوگۆڕەكان ناوچە‪ ،‬پەڕژایە سەر ئەوەش كە مانەوەی رێژیمی ئیسالمیی ئێران رادەی‬ ‫نائارامییەكانی ناوچە و جیهان بەرباڵوتر دەكات و زیاتر لە جاران بەرژەوەندییەكانی خەڵكی ئێران و‬ ‫واڵتانی دیكە دەخاتە مەترسییەوە‪.‬‬ ‫بەڕێز بێهرووز‪ ،‬لە رەوتی دیدارەكاندا‪ ،‬وەپەراوێزخستنی زیاتری كۆماری ئیسالمی‪ ،‬هاریكاریی خەڵكی‬ ‫ئێران لە رێگای ئۆپۆزسیۆنی ئەو واڵت��ە و بە تایبەت هێزە دێموكراتەكانی و گرینگیپێدان بە‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن لە الیەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتیییەوەی بە باشترین شێوازی هەڵسوكەوت لەگەڵ رێژیمی‬ ‫ئێران ناو برد‪.‬‬ ‫ناوبراو باسی ئەوەیشی كرد كە ئاڵوگۆرەكان بە خێرایی بەرەوپێش دەچن و ئەزموونی واڵتانی دراوسێ‬ ‫نیشانی داوە كە درووستكردنی بەستێنی لەبار بۆ پێكهێنانی یەكگرتوویی لە نێوان ئۆپۆزیسیۆنێكی‬ ‫بەهێز وەكوو ئەڵتێرناتیڤی رێژیم لە پێش دەستپێكردنی قەیرانەكان‪ ،‬پێویستە‪.‬‬ ‫لە الیەكی دیكەوە هەیئەتی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموكرات لە كۆڕێكی تایبەت بە ئاڵۆزییەكانی‬ ‫سووریە كە پەیمانگای واشینگتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەاڵتی ناڤین پێكی‌هێنابوو‪ ،‬بەشداری كرد‪.‬‬ ‫لەو كۆڕەدا بەڕێز «شەریف بێهرووز»‪ ،‬وێڕای بەشداری لە چەندین باس و پرسی پێوەندیدار‪ ،‬پرسیار و‬ ‫تیبینییەكانی خۆی ئاراستەی كۆڕگێڕان كرد و لەسەر رۆڵی هێزەكانی رێژیم لە ئاڵۆزییەكانی سووریە‬ ‫و پرسی كورد لەو واڵتە چەند باسێكی پێشكەش كرد‪.‬‬ ‫لە میانەی ئەو كۆڕەدا بەڕێز بێهرووز لەگەڵ چەندین كەسایەتیی سیاسیی بەشدار لەو كۆڕەدا دیدار‬ ‫و چاوپێكەوتنی پێك هێنا‪.‬‬

‫الوێكی كوردی جوانڕۆ دوای لێدانێكی زۆر لە الیەن‬ ‫مەئموورانی زیندانەوە‪ ،‬گیانی لە دەست دا‬ ‫موحسێن قازی زادە‪ ،‬هاوواڵتیی خەڵكی جوانڕۆ دوای لێدانێكی زۆر لە الیەن لێپرسراوانی زیندانی‬ ‫«دیزڵ ئاباد»‌ی كرماشانەوە گیانی لەدەست دا‪.‬‬ ‫بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا‪ ،‬باوكی موحسێن قازی زادە رایگەیاند‪ :‬كوڕەكەم بە هۆی‬ ‫لێدانی زۆر لە الیەن بەرپرسانی پێوەندیداری زیندانی «دیزڵ ئاباد»‌ی شاری كرماشانەوە رۆژی‬ ‫هەینی رێكەوتی ‪‌25‬ی خاكەلێوە گیانی لەدەست دا و ئەمەش لە الیەن پزیشك قانوونییەوە پشتڕاست‬ ‫كراوەتەوە‪.‬‬ ‫بورهان قازی زادە وتیشی‪ :‬موحسێن تەمەنی ‪ 29‬ساڵ بوو و ماوەی یەك ساڵ دەستبەسەر كرابوو‪ ،‬بە‬ ‫بەردەوامی سەردانمان دەكرد‪ ،‬بەاڵم لە دوو مانگ لەمەوبەرەوە كاتێك بە مەبەستی مالقاتی سەردانی‬ ‫زیندانم كرد لە الیەن بەرپرسانی ئەو ناوەندە پێیان راگەیاندنم كە ئیزنی چاوپێكەوتن لەگەڵ كوڕەكەت‬ ‫نیە‪.‬‬ ‫باوكی ئەو الوە تەمەن ‪ 29‬ساڵە كە خەڵكی ئاوایی «ی��اری»ی سەر بە جۆانڕۆیە‪ ،‬لە درێژەی‬ ‫لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپا وتی‪ ،‬رۆژی دووشەممە‪ ،‬رێكەوتی ‪‌21‬ی خاكەلێوە ئیزنی مەرەخەسیم‬ ‫لە لێپرسراونی زیندان بۆ موحسێن وەرگرت و دوای چوار رۆژ لە ماڵەوە گیانی لەدەست دا‪.‬‬ ‫بورهان قازی زادە ئەوەشی خستە روو‪ ،‬بەپێی لێكدانەوەی وردی پزیشك و هەروەها بڕیاری پزیشكی‬ ‫قانوونی‪ ،‬موحسێن بە هۆی لێدانی زۆر لە الیەن لێپرسراوانی زیندانەوە‪ ،‬گیانی لەدەست داوە و هەروەها‬ ‫ماوەی ‪ 20‬رۆژیش خراوەتە زیندانی تاكەكەسییەوە‪.‬‬ ‫باوكی موحسێن قازی زادە لێدانی كوڕەكەی لە نێو زیندان گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە موحسێن ماوەیەك‬ ‫لەمەوبەر لەگەڵ ئەفسەرێكی نێو زیندان تووشی كێشە دەبێت و ئەوانیش لە بەرامبەردا‪ ،‬كوڕەكەی‬ ‫دەخەنە ژێر زەخت و گوشارەوە‪.‬‬

‫سەردانی هەیئەتی ‪ PDKI‬و ‪ PSK‬لە پارتی واڵتپارێزی باكووری كوردستان‬ ‫هەیئەتێكی هاوبەشی حیزبی دێموكراتی‬ ‫كوردستانی ئ��ێ��ران ‌و پ��ارت��ی سوسیالیستی‬ ‫كوردستانی باكوور بە سەرپەرستیی بەڕێز‬ ‫«مستەفا هیجری»‪ ،‬سكرتێری گشتیی‬ ‫حیزب ‌و بەڕێز «مەسعوود تەك»‪ ،‬سكرتێری‬ ‫پ��ارت��ی سوسیالیستی كوردستانی باكوور‪،‬‬ ‫رۆژی س���ێ‌ش���ەم���م���ە‪ ،‬رێ���ك���ە‌وت���ی ‪15‬ی‬ ‫خ��اك��ەل��ێ��وەی ‪1391‬ی ه��ەت��اوی‪ ،‬سەردانی‬ ‫پارتی واڵتپارێزی باكووری كوردستانیان كرد‬ ‫‌و لە الیەن بەڕێز «بوتان»‪ ،‬سكرتێری پارتی‬ ‫واڵتپارێز ‌و ژمارەیەك لە ئەندامانی رێبەریی‬ ‫ئەو پارتە بەگەرمی پێشوازییان لێكرا‪.‬‬ ‫لەم سەردانە دۆستانەیەدا بەڕێز بۆتان خۆشحاڵیی‬ ‫خ���ۆی‌ و ه��اوڕێ��ی��ان��ی ب��ۆ ئ���ەم بەسەركردنەوە‬ ‫دۆس��ت��ان��ەی��ەی ح��ی��زب��ی دێ��م��وك��رات ‌و پارتی‬ ‫سوسیالیست دەربـڕی‪.‬‬ ‫پاشان لە پێوەندی لەگەڵ پرسی كورد بەگشتی‬ ‫‌و بە تایبەت لە باكووری كوردستان‪ ،‬چۆنیەتیی‬ ‫هەڵسوكەوتی دەوڵەتی توركیە لەگەڵ ئەم پرسە‌و‬ ‫روانینی هەركام لە حیزب‌و الیەنە سیاسییەكانی‬

‫توركیە بەرامبەر بە ویست‌و داخوازییەكانی گەلی‬ ‫كورد لە باكووری كوردستان باس و راوێژ كرا‪.‬‬ ‫لە بەشێكی دیكەی ئەم سەردانەدا‪ ،‬رەوشی كورد‬ ‫لە سووریە ‌و سیاسەتی سەركوت‌ و زەبروزەنگی‬ ‫ئەو رێژیمە بەرامبەر بە بزووتنەوەی جەماوەریی‬ ‫خ��ەڵ��ك��ەك��ەی دژی رێ��ژی��م��ی ب��ەش��ار ئ��ەس��ەد ‌و‬ ‫سیاسەتی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە تاوانەكانی‬ ‫ئەو رێژیمە دیكتاتۆرە بەرامبەر بە چاالكڤانانی‬ ‫خەباتی سیاسی‌ و مەدەنی لەم واڵتەدا‪ ،‬رۆڵ ‌و‬

‫تو‬ ‫نەخشی ئوپۆزیسیۆنی سووریە و هەڵوێس ‌‬ ‫روانینیان لە پێوەندی لەگەڵ داواكانی گەلی‬ ‫كورد لەو واڵتەدا تاوتوێ‌ كران‪.‬‬ ‫پ��اش��ان سیاسەتی دەس��ت��ێ��وەردان��ی رێژیمی‬ ‫ك��ۆم��اری ئیسالمیی ئ��ێ��ران ل��ە كاروباری‬ ‫واڵتانی ناوچە و پشتیوانیی هەمەالیەنەی‬ ‫ئ��ەم رێ��ژی��م��ە ل��ە رێ��ژی��م��ی ب��ەش��ار ئ��ەس��ە‌د و‬ ‫هەوڵدانی بۆ بەربەست پێكهێنان لە بەردەم‬ ‫ب��ەرەوپ��ێ��ش��چ��وون��ی خ��ەب��ات��ی جەماوەریی‬ ‫ێ كرا‪.‬‬ ‫كۆمەاڵنی خەڵكی س��ووری��ە ت��اوت��و ‌‬ ‫هەروەها ئاماژە بە رەوشی شپرزەی ئابووریی‬ ‫ئێران‌و گوشارە نێودەوڵەتییەكان لەسەر رێژی‌م و‬ ‫شوێندانەریی ئەم گوشارانە لەسەری كرا‪.‬‬ ‫ل��ە كۆتاییدا ئ��ام��اژە ب��ە خ��ەب��ات ‌و تێكۆشانی‬ ‫ك���ۆم���ەالن���ی خ��ەڵ��ك��ی ك��وردس��ت��ان��ی ئ���ێ���ران‌و‬ ‫بەرەپێشچوون‌و گەشەكردنی خەباتی گەلی كورد‬ ‫ی و‬ ‫لە ئێران ‌و كاریگەریی بزووتنەوەی نەتەوەی ‌‬ ‫دێموكراسیخوازی گەلی كورد لەسەر بزووتنەوەی‬ ‫سەرتاسەریی ئێران كرا‪.‬‬

‫بەشداریی ‪ PDKI‬لە یادی دامەزرانی پارتی یەكیەتیی دێموكراتی كوردی سووریە‬ ‫هەیئەتێكی حیزبی دێموكراتی ك��وردس��ت��ان‪ ،‬بە‬ ‫سەرپەرەستیی بەڕێز روستەم جەهانگیری‪ ،‬ئەندامی‬ ‫دەف��ت��ەری سیاسی رێكەوتی ‪٢٨‬ی خاكەلێوەی‬ ‫‪١٣٩١‬ی هەتاوی لە رێوڕەسمی ‪١٩‬مین ساڵـڕۆژی‬

‫دامەزراندنی پارتی یەكیەتیی دێموكراتی كورد لە‬ ‫سووریە لە شاری هەولێر بەشداری كرد‪.‬‬ ‫هەیئەتی حیزبی دێموكرات لە الیەن هەیئەتێكی‬ ‫پارتی یەكیەتیی دێموكراتی كورد لە سووریە بە‬

‫سەرپەرستیی بەڕێز «ئەبوو سابیر»‪ ،‬نوێنەری ئەو‬ ‫پارتەوە پێشوازی لێكرا‪ .‬هەیئەتەكە پیرۆزبایی‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی ئاراستەی‬ ‫حیزبی خانەخوێ كرد‪.‬‬

‫بەشداریی هەیئەتیكی ‪ PDKI‬لە رێوڕەسمی یادی یەك ساڵەی كۆچی دوایی «جەوهەر نامیق»دا‬ ‫هەیئەتێكی حیزبی دێ��م��وك��رات��ی كوردستانی‬ ‫ئێران لە رێوڕەسمی ی��ادی یەك ساڵەی كۆچی‬ ‫دوایی بەڕێز «جەوهەر نامیق» لە شاری هەولێر‬ ‫بەشداری كرد‪.‬‬ ‫هەیئەتێكی حیزبی دێموكراتی ك��وردس��ت��ان بە‬ ‫سەرپەرستیی بەڕێز رۆستەم جهانگیری‪ ،‬ئەندامی‬ ‫دەفتەری سیاسی‪ ،‬رێكەوتی ‪٢٨‬ی خاكەلێوەی‬ ‫‪١٣٩١‬ی ه��ەت��اوی‪ ،‬ل��ە رێ��وڕەس��م��ی ی��ادی یەك‬ ‫ساڵەی كۆچی دوایی «جەوهەر نامیق سالم» لە‬ ‫شاری هەولێر بەشداری كرد‪.‬‬

‫لەو رێوڕەسمەدا‪ ،‬ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی‬ ‫حكوومەتی و حیزبی ب��ەش��دار ب���وون‪ .‬بەڕێزان‬ ‫ك���ۆس���رەت رەس����وڵ ع��ەل��ی‪ ،‬ج��ێ��گ��ری سەرۆكی‬ ‫هەرێمی ك��وردس��ت��ان‪ ،‬ئ��ەرس��ەالن بایز‪ ،‬سەرۆكی‬ ‫پارلمانی كوردستان‪ ،‬نێچیروان بارزانی‪ ،‬سەرۆكی‬ ‫ئەنجومەنی وەزی��ران‪ ،‬كەریم سەنجاری‪ ،‬وەزیری‬ ‫ن��اوخ��ۆی ح��ك��ووم��ەت��ی ه��ەرێ��م��ی ك��وردس��ت��ان و‬ ‫د‪.‬نەجمەدین كەریم‪ ،‬پارێزگاری هەولێر پەیامەكانی‬ ‫خۆیان بەو بۆنەوە پێشكەش كرد‪.‬‬ ‫هەرەها پەیامی بنەماڵەی خۆالیخۆشیبوو‪ ،‬لەگەڵ‬

‫ژمارەیەك شیعر و فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر‬ ‫ژیانی جەوهەر نامیق پێشكەش كرا‪.‬‬ ‫جەوهەر نامیق كەسایەتییەكی سیاسی و ناسراوی‬ ‫كوردستان‪ ،‬ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی‬ ‫پارتی دێموكراتی كوردستان و یەكێك لەو سیما‬ ‫ناسراوانە بوو كە رۆڵێكی بەرچاوی لە بزووتنەوەی‬ ‫رزگاریخوازیی ك��ورد‪ ،‬لە باشووری كوردستاندا‬ ‫هەبوو‪ .‬لەو ماوەشدا كە وەكوو سەرۆكی پارلمانی‬ ‫كوردستان خزمەتی كرد‪ ،‬رۆڵێكی بەرچاو و دیاری‬ ‫گێڕا‪.‬‬

‫تەیموور ئەلیاسی بۆ ئەندامی بەڕێوەبەریی «رێكخراوی كۆچبەانی سوسیالیستی سویس» هەڵبژێردرا‬ ‫هەیئەتێكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی‬ ‫ئێران ــ ژێنێڤ‪ ،‬لە پێكهاتنی «رێكخراوی‬ ‫كۆچبەرانی سوسیالیستی سویس»دا بەشداری‬ ‫كرد‪.‬‬ ‫هەیئەتێكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی‬ ‫ئ��ێ��ران ـ��ـ ژن��ێ��ڤ ب��ە س��ەرپ��ەرس��ت��ی��ی تەیموور‬ ‫ئەلیاسی‪ ،‬رێكەوتی ‪٢٦‬ی خاكەلێوەی ‪١٣٩١‬ی‬ ‫ه��ەت��اوی ل��ە سمیناری پ��ارت��ی سوسیالیستی‬ ‫سویس كە سەبارەت بە پرسی «ئینتگراسیۆنی‬ ‫كۆچبەران و پەنابەرانی ئەو واڵتە»‪ ،‬لە شاری‬ ‫بێرن پێكهاتبوو‪ ،‬بەشداری كرد‪.‬‬

‫ئامانجی س��ەرەك��ی��ی سمینارەكە بەشداریی‬ ‫كۆچبەران و پەنابەران لە كاروباری كۆمەاڵیەتی‪،‬‬ ‫ئابووری و سیاسیی واڵت و هەروەها دامەزراندنی‬ ‫رێكخراوی كۆچبەرانی سوسیالیستی سویس‬ ‫بوو‪.‬‬ ‫لە ئەنجامی تاوتوێكردن و ئاڵوگۆڕی بیروڕادا‪،‬‬ ‫كۆمیتەیەك ب��ۆ ب��ەڕێ��وەب��ردن��ی «رێكخراوی‬ ‫كۆچبەرانی سوسیالیستی سویس» پێك هات‬ ‫و بەڕێز «تەیموور ئەلیاسی» وەكوو ئەندامی‬ ‫بەڕێوەبەریی ئەو كۆمیتەیە هەڵبژێردرا‪.‬‬ ‫پارتی سوسیالیستی سویس دوو رێكخراوی‬

‫دیكەی بە ناوەكانی «الوانی سوسیالیست» و‬ ‫«ژنانی سوسیالیست» دامەزراندووە‪.‬‬ ‫كۆمیتەی بەڕێوەبەریی رێكخراوی كۆچبەرانی‬ ‫سوسیالیستی سویس راسپێردراوە لە كۆنگرەی‬ ‫داهاتووی پارتی سوسیالیستی سویسدا بەرنامە‬ ‫و پرۆگرامی خۆی پێشكەش بكات‪.‬‬ ‫یەكێك ل��ە ئامانجەكانی ك��ۆم��ەڵ��ەی مافی‬ ‫مرۆڤی كوردستانی ئێران ــ ژێنێڤ‪ ،‬پاڵپشتیی‬ ‫ئینتگراسیۆنی پ��ەن��اب��ەران��ی ك��ورد ل��ە واڵتی‬ ‫سویسە‪.‬‬

‫سمینارێك لەسەر رەهەندە جیاوازەكانی ئێران لە پارلمان سوئێد بەڕێوە چوو‬ ‫كۆڕێك لە ژێر ن��اوی «ئێران داهاتوویەكی بێ‬ ‫زوڵم و زۆری دەبێ‌؟»‪ ،‬رێكەوتی ‪26‬ی خاكەلێوە‬ ‫لە یەكێك لە هۆڵە ناسراوەكانی پارلمانی سوئێد‬ ‫بەڕێوە چوو‪ .‬سەرەتا «فرێدریك مالم»‪ ،‬ئەندامی‬ ‫پارتی لیبراڵی خەڵك لە بەشی سیاسەتی دەرەوە‬ ‫و ئەندامی پارلمان بە كورتەیەك لەسەر سیاسەتی‬ ‫دون��ی��ای دەرەوە بەرانبەر بە ئێران سمینارەكەی‬ ‫كردەوە‪ .‬پاشان بەڕێز ئیدریس ئەحمەدی باسێكی‬ ‫تێروتەسەلی لەسەر سیاسەتە دەرەوەییەكانی واڵتی‬ ‫ئێران پێشكەش كرد‪ .‬تەوەرە سەرەكییەكانی باسەكەی‬ ‫ناوبراو‪ ،‬وەاڵمدانەوە بە چەند پرسیار بوو كە بریتی‬ ‫بوون لە‪« :‬دونیای دەرەوە بۆ گوشار هێنان بۆ سەر‬ ‫رێژیمی ئێران چی دەكات‪ ،‬چ رێگەیەك پێویستە‬ ‫بگیردرێتە بەر و چ رێگەیەك هەتا ئێستا گیراوەتە‬ ‫بەر؟ یەكیەتیی ئورووپا بۆ زۆرتركردنی گوشار بۆ‬ ‫سەر رێژیمی ئێران چ رۆڵێكی هەیە؟»‪.‬‬ ‫دوات��ر بەڕێز مێهرەنگیز ك��ار‪ ،‬پارێزەر و چاالكی‬

‫مافی ژنان لە ئێران‪ ،‬مامۆستای زانكۆ لە زانكۆی‬ ‫«براون» لە «رۆد ئایلەند» لەمەڕ مافی ژنان‬ ‫و توندوتیژیی رێژیم بەرانبەر جیابیرەكان‪ ،‬رەوشی‬ ‫مافی م��رۆڤ لە ئێران و ئ��ەوەی كە سوئێد و‬ ‫یەكیەتیی ئورووپا چۆن دەتوانن ئوپۆزیسیۆن بەهێز‬ ‫بكەن؟‪ ،‬دوا‪.‬‬ ‫پاشان بەڕێز میرۆ عەلیار‪ ،‬ئەندامی كۆمیتەی‬ ‫ناوەندی و نوێنەری پێوەندییە نێونەتەوەییەكانی‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هەروەها‬ ‫بەڕێز مریەم عەلیپوور‪ ،‬كارناسی بواری مافەكانی‬ ‫ژنان لەمەڕ فرەجۆری لە ئێراندا قسەیان كرد‪ .‬كاك‬ ‫میرۆ باسێكی لەسەر كورد و نەتەوە جیاجیاكانی‬ ‫ئێران و ئەوەی كە لە ئێراندا هیچ نەتەوەیەك لە‬ ‫نەتەوەیەكی دیكە زۆرتر نیە و هەموو نەتەوەیەك‬ ‫لە ناوچەی خۆیاندا «زۆرترین»ی خەڵكی ئێران‬ ‫پێك دێنن‪ ،‬قسەی كرد‪ .‬خاتوو مریەم عەلیپووریش‬ ‫س��ەب��ارەت بە پێشێلكارییەكانی مافی ژن��ان لە‬

‫بڕووخـێ رێژیمـی كۆنەپەرستی كۆماری ئیسالمیی ئــێران‬

‫پێكهاتەی سیاسیی ئێران و یاسای بنەڕەتیی‬ ‫رێژیم وتارێكی پێشكەش كرد‪.‬‬ ‫بەڕێز ناتان شاچار(‪،)Bathan shachar‬‬ ‫هەواڵنێری رۆژن��ام��ەی «داگێنز نیهێتێر» لە‬ ‫ئورشەلیم‪ ،‬باسێكی لەسەر ئیسرایل‪ ،‬سوریە و ئێران‬ ‫پێشكەش كرد و باسی پێوەندیی ئەوان و كۆماری‬ ‫ئێسالمی كرد و بە وردی خاڵەكانی دەستنیشان‬ ‫دەك��رد و لە باسەكەیدا گ��ەڕای��ەوە بۆ سەرەتای‬ ‫شۆڕشی گەالنی ئێران و پێكهاتنی كۆماری‬ ‫ئیسالمی و یارمەتیی ئەو كۆمارە بە رێكخراوە‬ ‫ئیسالمییەكانی ناوچەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‪.‬‬ ‫لە دوایین بەشی سمینارەكەدا‪ ،‬بەڕێز شەهریار‬ ‫ئاهی‪ ،‬یەكێك لە پێكهێنەرانی «یەكیەتی بۆ‬ ‫ئ��ێ��ران» ب��اس��ی م��ێ��ژووی دەوڵ��ەم��ەن��دی واڵتی‬ ‫ئێران‪ ،‬سیاسەتی بە بنبەستگەیشتووی كۆماری‬ ‫ئیسالمی و هەروەها هەڵبژاردنی سەركۆماریی‬ ‫ساڵی داهاتووی ئێرانی كرد‪.‬‬


‫هەواڵ و راپۆرت‬ ‫ژمارەیەك لە قوتابخانەكانی شاری بۆكان بە هۆی‬ ‫جێگیرنەبوونی باری ئەمنی داخران‬ ‫قوتابخانە سەرەتایی‪ ،‬ناوەندیی و دواناوەندییەكانی‬ ‫شاری بۆكان بە ناڕەزایەتی بە چەندین حاڵەتی‬ ‫«م��ن��داڵ ڕف��ان��دن» ل��ە رۆژی دووشەممەوە‬ ‫داخران‪.‬‬ ‫ب��ەپ��ێ��ی ه��ەواڵ��ی رێ��ك��خ��راوی م��اف��ی مرۆڤی‬ ‫كوردستان‪ ،‬كۆمەڵێك لە فەرهەنگییەكانی شاری‬ ‫بۆكان رایانگەیاندووە‪ ،‬بە داخەوە بەدواداچوونی‬ ‫هاوواڵتیيان و س��ەردان��ی��ان بۆ ن��اوەن��دە قەزایی‬ ‫و ئینتزامییەكان ل��ەم��ەڕ پرسی ‪ 10‬حاڵەتی‬ ‫«رفاندنی منداڵ»‪ ،‬ب �ێ‌وەاڵم ماوەتەوە و لەو‬ ‫پێوەندییەدا فەرهەنگییەكانی ش��اری بۆكان‬ ‫هەڵویستی داخستنی قوتابخانەكانیان گرتۆتە‬ ‫بەر‪.‬‬

‫ل��ە درێ���ژەی ئ��ەم ه��ەواڵ��ەدا ه��ات��ووە‪ ،‬ل��ە چەند‬ ‫رۆژی رابردوودا لە شاری بۆكان چەند كەسی‬ ‫ماتۆڕسوار دەستیان داوەتە رفاندنی قوتابییانی‬ ‫ناوەندی و دواناوەندی و سەرەڕای دەستدرێژیكردن‬ ‫بۆ سەریان‪ ،‬گیانیشیان لێ‌ئەستاندوون و زۆربەی‬ ‫ش��ەوەك��ان��ی��ش ب��ە زەب����ری چ��ەق��ۆ ه���ەڕەش���ە لە‬ ‫هاوواڵتییان دەكەن‪.‬‬ ‫هاوواڵتییانی بۆكانی لەحاڵی حازردا رەخنەی‬ ‫توندیان لە كەمتەرخەمی لێپرسراوان و ناوەندە‬ ‫پ��ێ��وەن��دی��دارەك��ان هەیە و ئیعترازی خ��ۆی��ان بە‬ ‫ك���ردەوەی ئ��ەو كەسانە كە هەڕەشە لە گیانی‬ ‫هاوواڵتییان دەكەن‪ ،‬دەربڕیوە‪.‬‬

‫كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بەدەستی نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران‬ ‫گیانی لێ‌ ئەستێنرا‬ ‫چەند رۆژ لەمەوبەر كۆڵبەرێكی دیكەی كورد لە ناوچەی چاڵدوران كەوتە بەر دەستڕێژی گوللەی‬ ‫هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسالمیی ئێران و گیانی لێ‌ ئەستێنرا‪.‬‬ ‫بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا‪ ،‬ئەحمەد ئەموویی میالن‪ ،‬تەمەن ‪ 24‬ساڵ لە كاتێكدا كە‬ ‫بەتەمای چوونە دەرەوە لە یەكێك لە گوندە سنوورییەكانی ئەو ناوچەیە بووە‪ ،‬بە دەستڕێژی راستەوخۆی‬ ‫هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران گیانی لەدەست داوە‪.‬‬ ‫هەواڵنێری كوردپا لە شاری «خۆی»یەوە لە درێژەی راپۆرتەكەدا رایگەیاندووە‪ ،‬ئەحمەد ئەموویی‬ ‫میالن خێزاندارە و مندالێكی ‪ 9‬مانگەی هەیە‪.‬‬ ‫ئەو كۆڵبەرە‪ ،‬خەڵكی ناوچەی «چاڵدوران»ی سەر بە شاری ماكۆیە و بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانی‬ ‫بنەماڵەكەی پیشەی پڕمەترسیی كۆڵبەری هەڵبژاردووە‪.‬‬ ‫لە رۆژان��ی سەرەتای ساڵی ‪1391‬دا‪ ،‬دوو كۆڵبەری دیكەی كورد یەكیان بەهۆی سەرما و ئەوی‬ ‫دیكەشیان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا‪.‬‬

‫دەسبەسەركردنی پێنج هاوواڵتی لە شارەكانی تیكاب و پیرانشار‬ ‫پێنج هاوواڵتیی كورد بە تۆمەتی ئەمنییەتی لە الیەن هیزە ئەمنیەتییەكانی رێژیمەوە دەسبەسەر‬ ‫كران‪.‬‬ ‫پێنج هاوواڵتی لە شارەكانی پیرانشار و تیكاب بە ناوەكانی ئازاد میرزا رەحمەتی‪ ،‬یووسف ساڵحزادە‪،‬‬ ‫عەباس عیبادی‪ ،‬محەممەد مەحموودی و حوسێن هیدایەتی‪ ،‬لە الیەن هێزە ئەمنییەتییەكانی كۆماری‬ ‫ئیسالمیی ئێرانەوە دەسبەسەر كران‪.‬‬ ‫بەپێی ئەم راپۆرتە ئەو پێنج هاوواڵتییە‪ ،‬نزیكەی یەك مانگ پێشتر دەسبەسەر كرابوون و ئێستاش بۆ‬ ‫زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ راگوێزراونەتەوە‪.‬‬ ‫هیچ هۆكار یان هۆكارگەلێك لەمەڕ دەسبەسەركردنی ئەو پێنج هاوواڵتییە لە الیەن دەزگا قەزاییەكانی‬ ‫رێژیمەوە رانەگەیەنراوە و هەر لەو كاتەدا بەپێی سەرچاوەكە وێدەچی تۆمەتی ئەو هاوواڵتییانە ئەمنییەتی‬ ‫بێت‪.‬‬

‫گەاڵڵەی بەئەمنییەتیكردنی كوردستان لە الیەن‬ ‫سپای پاسدارانەوە درێژەی هەیە‬ ‫بەپێی راپۆرتەكان‪ ،‬سپای پاسدارانی كۆماری ئیسالمیی ئێران لە درێژەی بەئەمنییەتیكردنی كوردستاندا‬ ‫لە گوندەكانی چیای شاهۆ لە هەورامان‪ ،‬چەندین پایەگای دروست كردووە و دەیهەوێ بەو كارە كونترۆڵی‬ ‫ناوچەكە و بەتایبەت گوندی «دەڵەمەرز»‌بكات‪.‬‬ ‫هەروەها لە درێژەی ئەو سیاسەتەدا‪ ،‬رێژیم لە گوندی «سیاناو»ی سەر بە شاری مەریوان‪ ،‬خەریكی‬ ‫نۆژەنكردنەوەی پێگە نیزامییەكانی ئەو گوندەیە‪.‬‬ ‫سپای پاسدارانی كۆماری ئیسالمی‪ ،‬ئەمنییەتیكردنی كوردستان و شوێنە گەشتارییەكانی چیای‬ ‫«سوورێن»یشی بە دانانی دەكەڵی چاوەدێری گرتووەتە بەر و بەتەواوەتی هاتوچۆی هاوواڵتییان بۆ‬ ‫سەیرانگاكانی شاخی سوورین كونترۆڵ دەكات‪.‬‬

‫لە شاری سایین قەاڵ بە بیانووی كۆكردنەوەی ماهوارە‬ ‫ماڵی هاوواڵتییان دەپشكنن‬ ‫هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسالمیی ئێران بە بیانووی بوونی ماهوارە‪ ،‬هێرشیان كردۆتە سەر گوندی‬ ‫«ئینگیجە»ی سەر بە ناوچەی «هۆڵەسوو»ی شاری سایین قەاڵ و دەستیان كردووە بە پشكنینی مااڵن و‬ ‫ئەزییەت و ئازاری هاوواڵتییان‪.‬‬ ‫بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سایین قەاڵ‪ ،‬رێكەوتی ‪20‬ی خاكەلێوە هێزێكی زۆری‬ ‫نیزامیی حكوومەتی ئێران‪ ،‬بە بیانووی بوونی دەزگای ماهوارە رۆیشتوونەتە گوندی «ئێنگیجە»ی سەر بە‬ ‫شاری سایین قەاڵی پارێزگای ئازرەبایجانی رۆژئاوا و وێڕای ئازار و ئەشكەنجەی خەڵك ماڵەكانیان پشكنیوە‬ ‫و ‪ 15‬دەزگای ماهوارەیان زەوت كردووە و لەگەڵ خۆیان بردووە‪.‬‬ ‫هەواڵنێری كوردپا لە زاری شایەتحااڵنەوە رایگەیاندووە‪ ،‬لە كاتی پشكنینی ماڵی هاوواڵتییاندا تێهەڵچوون‬ ‫لە نێوان خەڵك و هێزە نیزامییەكاندا رووی داوە‪.‬‬ ‫شەپۆلێكی دیكە لە جێبەجێكردنی گەاڵڵەی كۆكردنەوەی ماهوارە لە كاتێكدا لە ناوچە كوردنشینەكان دەستی‬ ‫پێكردۆتەوە‪ ،‬كە ئەحمەدڕەزا رادان‪ ،‬جێگری هێزی ئینتزامیی حكومەتی ئێران رایگەیاندووە‪ :‬گەاڵڵەی ئاسایشی‬ ‫كۆمەاڵیەتی و ئەخالقی لە دەسپێكی وەرزی بەهاردا توندتر دەكرێتەوە و یەكیان گەاڵڵەی كۆكردنەوەی دیشی‬ ‫ماهوارەكانە‪.‬‬

‫دانانی بۆرجەكی نیزامی لە سەیرانگاكانی مەریوان‬ ‫سپای پاسدارانی كۆماری ئیسالمی بە دانانی بۆرجەكی چاوەدێری لە بەرزاییەكانی شاخی سوورێن‪،‬‬ ‫هاتوچۆی گەشتیارانی بۆ ئەو ناوچەیە قەدەغە كرد‪.‬‬ ‫هێزەكانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسالمیی ئێران لە یەكێك لە سەیرانگاكانی شاری مەریوان‪ ،‬بە ناوی‬ ‫«سوورێن» بۆرجەكی چاوەدێری (دیدەبانی)ی داناوە و هاتوچۆی هاوواڵتییانی بۆ ئەو سەیرانگای ‌ە قەدەغە‬ ‫كردووە‪.‬‬ ‫رێژیمی بەو كردەوەیەی دەیهەوێ ئەگەری هاتوچۆی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ نێو خاكی كوردستانی ئێران‬ ‫كونترۆڵ بكات‪.‬‬ ‫هێزەكانی رێژیم بە ناوی بەڕێوەبردنی مانۆڕی نیزامی‪ ،‬ئەمنییەتی ناوچەكەیان ئاڵۆزتر كردووە و كێشەیان بۆ‬ ‫هاوواڵتییان و خاوەن زەوی و لەوەڕگەكان دروست كردووە‪ ،‬بە جۆرێك كە تووشی خەسارێكی قەرەبوونەكراویان‬ ‫كردوون‪.‬‬

‫ژمارە ‪ 579‬ـ ‪19‬ی ئاوریلی ‪2012‬‬

‫‪3‬‬

‫پێشمەرگەیەكی سەردەمی كۆماری‬ ‫كوردستان كۆچی دوایی كرد‬

‫قەیرانی ئابووری‪ ،‬رێژیمی ناچار بە دەركردنی كارتی سەوزی‬ ‫هاتوچۆ بۆ سنوورنشینان كردووە‬

‫پێشمەرگەیەكی سەردەمی كۆماری كوردستان و‬ ‫باوكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لە‬ ‫ناوچەی شپیران كۆچی دوایی كرد‪.‬‬ ‫«ئەحمەد مەردی» خەڵكی گوندی‬ ‫«شێرەنی»ی ناوچەی شپیران‪ ،‬رێكەوتی ‪16‬ی‬ ‫خاكەلێوەی ‪1391‬ی هەتاوی‪ ،‬كۆچی دوایی‬ ‫كرد‪.‬‬ ‫مام ئەحمەد لە كاتی راگەیاندنی كۆماری‬ ‫كوردستان‪ ،‬وەكوو الوێكی خاوەن‌ هەستی نەتەوایەتی‬ ‫و لە هەمان كات وەكوو بەرپرسی كۆمەڵێك لە‬ ‫سوارەكانی شیمالی كوردستان‪ ،‬لە شاری مەهاباد‬ ‫ئامادە بووە و دوای راگەیاندنی كۆماریش وەك‬ ‫دەرەجەدارێكی سوپای میللی خزمەتی كردووە‪.‬‬ ‫ئەحمەد مەردی دوای رووخانی كۆماری‬ ‫كوردستان وەك زۆربەی پێشمەرگانی ئەوكات‬ ‫گەڕایەوە ناوچەكەی خۆی و پاش سااڵنێكی‬ ‫زۆر مانەوە لە شاخەكانی كوردستان‪ ،‬كەوتە داوی‬ ‫ژاندارمەكان و دەسبەسەر كرا‪ .‬پاش چەند ساڵیك‬ ‫وەبەر لێبوردنی حكوومەتی كەوت و هاوكات‬ ‫لەگەڵ خەباتی چەكداریی ساڵەكانی ‪47_46‬‬ ‫هاوڕێ و هاوخەباتی شەهید نەحۆ پاشۆ (باپیر‬ ‫شكاك) ــ ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی‬ ‫دێموكراتی كوردستانی ئێران ــ بوو‪.‬‬ ‫ناوبرا پاش راپەڕینی گەالنی ئێران و ئاشكرابوونی‬ ‫خەباتی حیزب‪ ،‬لە یەكەم دەرفەتدا دەچێتەوە شاری‬ ‫مەهاباد و پێوەندی بە حیزبەوە‌دەكات‪.‬‬ ‫كاك ئەحمەد هەر لە سەرەتای دەستپێكردنەوەی‬ ‫خەباتی چەكداری‪ ،‬وەكوو فەرماندەری دەستەیەك‬ ‫لە پێشمەرگەكانی ناوچەی سەڵماس خەباتی‬ ‫خۆی دەست پێ كردەوە دوواتر لە ناوچەكانی‬ ‫ماكۆ‪ ،‬خۆی و قوتور درێژەی بە خەبات دا‪.‬‬ ‫كاك ئەحمەد بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هەتا ساڵی‬ ‫‪ 1363‬درێژەى بە خەباتی چەكداری دا و بە هۆی‬ ‫چوونە سەری تەمەنی بە ناچار خانەنشین كرا‪.‬‬ ‫دوای ماوەیەك یەكێك لە كوڕەكانی بە ناوی‬ ‫«نیزام مەردی» نارد‌ە نێو ریزەكانی حیزب و نیزام‬ ‫وەك باوكی‪ ،‬مرۆڤێكی بەوەفا و دێموكرات بوو‪،‬‬ ‫كە بەداخەوە لە هاوینی ساڵی ‪ 1366‬لە گوندی‬ ‫سوڵتانی لەگەڵ «مەدەنی جەهاندیدە»‌ لە الیەن‬ ‫رێژیمەوە بە‌دیل گیران و دواتر هەر دووكیان ئێعدام‬ ‫كران‪.‬‬ ‫تەواوی ئەو سااڵنە مام ئەحمەد بە ئاواتی‬ ‫ئەوە ‌بوو كە دووبارە هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە‬ ‫نێو خاكی نیشتیمان‪ .‬بۆیە مام ئەحمەد وەك‬ ‫كەسایەتییەكی خاوەن رێز و حورمەت هەردەم الی‬ ‫خەڵك بە پێشمەرگە دەناسرا و ئەویش شانازی بەو‬ ‫نازناوە دەكرد‪.‬‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستان ئێران‪ ،‬سەرەخۆشی‬ ‫خۆی ئاراستەی كەسوكار و بنەماڵەی كاك‬ ‫ئەحمەد دەكات و خۆی بە شەریك و بەشداری‬ ‫خەمیان دەزانێت‪.‬‬

‫رێژیمی ئێران لە ژێر گوشاری گەمارۆ ئابوورییە نێونەتەوەییەكاندا ناچار بووە بۆ قەرەبووكردنەوەی‬ ‫خەسارە ئابوورییەكان‪ ،‬كارتی هاتوچۆی سەرسنوورەكان‪ ،‬بە مەبەستی ئاڵوێری شتومەك دەربكات‪.‬‬ ‫بەپێی راپۆرتە لەبەردەستەكان‪ ،‬كۆماری ئیسالمیی ئێران لە ناوچەی سۆما و برادۆست گەاڵڵەی‬ ‫ێ كردووە و لە ناوچەی مەرگەوەڕ‬ ‫ناونووسیكردن بۆ دانی كارتی سەوز بە سنوورنشینانی بە تەواوی جێبەج ‌‬ ‫و تەرگەوەڕیش دەستی بە جێبەجێكردنی ئەو گەاڵڵەیە كردووە‪.‬‬ ‫گەاڵڵەی ناونووسی بۆ وەرگرتنی كارتی سەوز كە بۆ هاتوچۆ و كڕین و فرۆشتنی شتومەك لەسەر‬ ‫سنوورەكانی ئێران كەڵكی لێ وەردەگیردرێت‪ ،‬لە الیەن ش��وورای گوندەكان‪ ،‬یان «ده��داری» بەڕێوە‬ ‫دەچێت‪.‬‬ ‫گەمارۆ ئابوورییەكان كۆماری ئیسالمیی ئێرانیان ناچار كردووە بۆ دابینكردنی شتومەكی پێویست و‬ ‫كەمكردنەوەی گوشاری گەمارۆكان‪ ،‬هاوردە‌كردنی شتومەكی بیانی قەبووڵ بكات‪.‬‬ ‫دەركردنی ئەم كارتانە بۆ هاوواڵتییان لە حاڵێكدایە كە رێژیمی ئێران پێشتر نەك هەر بۆ خەڵكی ئەو‬ ‫دەڤەرە بێبەشكراوە كارتی هاتوچۆی دەرنەدەكرد‪ ،‬بەڵكو بەردەوام ئەوانی دەكردە ئامانجی گولـلەی خۆیان و‬ ‫دەبوونە قوربانی‪ ،‬كە ئەو رەوشە هەنووكە لە زۆربەی ناوچە سنووری و شاخاوییەكانی كوردستان بەردەوامە‬ ‫و گرتنەبەری سیاسەتێكی دووفاقیانەیە لە پێوەندی لەگەڵ كاسبكارانی سەرسنوورەكان‪.‬‬

‫گیان لەدەستدانی دوو برای شەهیدێكی‬ ‫ڕێگای رزگاریی كوردستان‬ ‫دوو برای شەهیدێكی رێگای رزگاریی‬ ‫كوردستان بە هۆی رووداوێكی دڵتەزێن لە‬ ‫ناچەی سنە گیانیان لەدەست دا‪.‬‬ ‫دوو كەس بە ناوەكانی «هیوا گەویڵی» و‬ ‫«كاوان گەویڵی» رێكەوتی ‪23‬ی خاكەلێوەی‬ ‫‪1391‬ی هەتاوی بە هۆی رووداوێكی دڵتەزێنی‬ ‫هاتوچۆ لە رێگای سنە ــ دیواندەرە‪ ،‬گیانیان‬ ‫لەدەست دا‪.‬‬ ‫هیوا و كاوان‪ ،‬برای شەهیدی حیزبی دێموكراتی‬ ‫كوردستانی ئێران بە ناوی «سەعید گەویڵی»‬ ‫و هەروەها خەڵكی گوندی «كێاڵنە»ی سەر بە‬ ‫شاری سنە و دانیشتووی شاری سنە بوون‪.‬‬ ‫شەهید سەعید یەكێك لە پێشمەرگە‬ ‫قارەمانەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی‬ ‫ئێران بوو كە هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە هاتە‬ ‫نێو ریزەكانی حیزب و لە هیزی شەریفزادە‬ ‫سازمان درا و لە رێكەوتی ‪6‬ی خەزەڵوەری‬ ‫ساڵی ‪1360‬ی هەتاوی لە شەڕێكی قارەمانانە‬ ‫لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسالمیی ئیراندا‪،‬‬ ‫تێكەڵ بە كاروانی شەهیدان بوو‪.‬‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‪ ،‬پرسە و‬ ‫سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی هیوا و‬ ‫كاوانی كۆچكردوو دەكات و خۆی بە شەریك و‬ ‫بەشداریی خەمیان دەزانێت‪.‬‬

‫كورددا‬ ‫زیندان‬ ‫دادگای ساڵ‬ ‫سزای ‪5‬‬ ‫سەپێنرا‪.‬‬ ‫گیراوێكی بەسەردا‬ ‫سەر ‪ 5‬ساڵ زیندانی‬ ‫بەحوكمی‬ ‫ماكۆوە‬ ‫شۆڕشی شاری‬ ‫سەپاندنیالیەن‬ ‫گیراوێكی كورد لە‬

‫بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موكریان‪ ،‬كەسێك بە ناوی ئیبراهیم ئەحسەن‪ ،‬خەڵكی گوندی‬ ‫«یولۆگەردی»‪ ،‬سەر بە شاری ماكۆ لە الیەن دادگای بەناو شۆڕشی شاری خۆیەوە سزای زیندانی بۆ‬ ‫بڕاوەتەوە‪ .‬بەپێی ئەو راپۆرتە ئیبراهیم ئەحسەن كە زیاتر لە ‪ 4‬ساڵە لە زینداندایە‪ ،‬لە الیەن ئەو دادگایەی‬ ‫رێژیم لە «خۆی» بە تۆمەتی هاوكاریكردن لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی دژبەری كۆماری‬ ‫ئیسالمی‪ ،‬حوكمی ‪ 5‬ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە‪ .‬شایانی باسە كە ناوبراو ئێستا لە زیندانی ورمێ‬ ‫خەریكی تێپەڕاندنی باقی ئەوە ماوەی زیندانییەیە كە بەسەری سەپاوە‪.‬‬

‫كۆچی دوایی ئەندامێكی حیزبی دێموكرات لە شاری چوارقوڕنە‬ ‫ی كۆچی دوایی كرد‪.‬‬ ‫ئەندامێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان ئێران لە شاری چوارقوڕنە بە هۆی نەخۆش ‌‬ ‫ئەندامێكی تەشكیالتی ئاشكرای حیزبی دێموكراتی كوردستان‪ ،‬بە ناوی «ئایشێ مەحموودی»‪ ،‬كچی‬ ‫مەحموود‪ ،‬خەڵكی گوندی «رەشە هەرمێ»ی سەر بە ناوچەی سەردەشت‪ ،‬رێكەوتی ‪23‬ی خاكەلێوەی‬ ‫‪1391‬ی هەتاوی لە شاری چوارقوڕنەی كوردستان عێراق بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ‪ 75‬ساڵیدا كۆچی‬ ‫دوایی كرد‪.‬‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‪ ،‬سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری خوشكە ئایشێ‬ ‫دەكات و خۆی بە شەریك و بەشداریی خەمیان دەزانێت‪.‬‬

‫باوكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لە نۆدشە كۆچی دوایی كرد‬ ‫خاڵۆ «عەبدوڵاڵ شكووهی»‪ ،‬باوكی شەهید «مەهدی شكووهی» لە تەمەنی ‪ 80‬ساڵیدا لە شارۆچكەی‬ ‫نۆدشە بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد‪.‬‬ ‫خاڵۆ عەبدوڵاڵ شكووهی‪ ،‬باوكی شەهید مەهدی شكووهی‪ ،‬پێشمەرگەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی‬ ‫ئێران رۆژی چوارشەممە‪ ،‬رێكەوتی ‪23‬ی خاكەلێوەی ‪1391‬ی هەتاوی‪ ،‬پاش ‪ 80‬ساڵ تەمەنی پڕ لە شانانی‪،‬‬ ‫كۆچی دوایی كرد‪.‬‬ ‫ناوبراو بۆ ماوەی ‪ 4‬ساڵ بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبی دێموكرات لە زیندانی «دیزڵ ئابادی»‬ ‫كرماشان زیندانی كراوە‌و دواتر لە الیەن چەند دەستوپێوەندییەكی رێژیمەوە ئازار‌و ئەشكەنجە دراوە‪.‬‬ ‫خاڵۆ عەبدوڵاڵ ئەندامێكی دڵسۆز بوو‌و رزگاریی گەلەكەی ئاواتی بوو‌و هەتا دوایین ساتەكانی ژیانی بە‬ ‫ئامانجی حیزب و رێبازی كوڕە شەهیدەكەی وەفادار مایەوە‪.‬‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵ ‌ە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو خاڵۆ عەبدوڵاڵ‬ ‫شكووهی دەكات‌و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت‪.‬‬

‫كۆچی دوایی باوكی دوو شەهیدی ریگای رزگاریی كوردستان‬ ‫باوكی دوو شەهیدی رێگای رزگاری و سەربەستیی كوردستان لە تەمەنی ‪ 85‬ساڵی لە شاری بۆكان‬ ‫ماڵئاوایی لە ژیان كرد‪.‬‬ ‫باوكی دوو شەهیدی رێگای رزگاریی كوردستان و كەسایەتیی خۆشەویستی شاری بۆكان‪ ،‬بەناوی «سەید‬ ‫فەتاح سەیدئەحمەدی»‪ ،‬شەوی ‪ 9‬لەسەر ‪10‬ی خاكەلێوەی ‪1391‬ی هەتاوی‪ ،‬لە تەمەنی ‪ 85‬ساڵیدا كۆچی‬ ‫دوایی كرد‪.‬‬ ‫سەید فەتاح‪ ،‬باوكی دوو شەهید بە ناوەكانی «سەید تاهیر سەیدئەحمەدی» و «سەید ئەسعەد سەیدئەحمەدی»‬ ‫و هەروەها خاوەن كەسایەتییەكی بەرزی كۆمەاڵیەتی و جێگای متمانەی خەڵك بوو‪.‬‬ ‫ناوبراو بەردەوام خەڵك و بنەماڵەی شەهیدانی بە دواڕۆژێكی گەش و بەختیار دڵخۆشی دەدانەوە‪.‬‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‪ ،‬سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری ناوبراو دەكات و‬ ‫خۆی بە شەریك و بەشداریی خەمیان دەزانێت‪.‬‬

‫دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان كۆچی دوایی كرد‬ ‫دایكی شەهیدێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە تەمەنی ‪ 70‬ساڵیدا لە شاری كامیاران كۆچی‬ ‫دوایی كرد‪.‬‬ ‫دایە «زەینەب كەمانگەر»‪ ،‬دایكی پێشمەرگەی شەهیدی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‪« ،‬محەممەد‬ ‫كەمانگەر»‪ ،‬ناسراو بە «حەمە شوان» بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد‪.‬‬ ‫محەممەد كەمانگەر لە شەڕێكی دژوار لەگەڵ هێزەكانی رێژیمی كۆماری ئیسالمیی ئێران لە گوندی‬ ‫«تەنگیسەر»ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە‪ ،‬لە رێكەوتی ‪16‬ی رێبەندانی ‪1361‬ی هەتاوی بریندار بوو‬ ‫و دواتر بە هۆی قورسیی برینەكەی لە گوندی «سەرڕێز» شەهید بوو‪.‬‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی ئاراستە بنەماڵە و كەسوكاری دایە زەینەب دەكات و‬ ‫خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت‪.‬‬

‫گیان لەدەستدانی ئەندامێكی الوی ‪ PDKI‬لە شاری شنۆ‬ ‫ئەندامێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە هۆی رووداوێكی دڵتەزێن لە تەمەنی ‪ 24‬ساڵیدا كوچی‬ ‫دوایی كرد‪.‬‬ ‫كاتژمێر ‪5‬ی ئێوارەی رێكەوتی ‪24‬ی خاكەلێوەی ‪1390‬ی هەتاوی‪ ،‬ئەندامێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان‬ ‫بە ناوی «كەماڵ ئەحمەدی»‪ ،‬كوڕی «كەریم»‪ ،‬خەڵكی گوندی «نەڵیوان»ی سەر بە شاری شنۆ‪ ،‬بە هۆی‬ ‫رووداوی هاتوچۆ لەسەر رێگای گوندی «گورگاوێ»‪ ،‬لە تەمەنی ‪ 24‬ساڵیدا گیانی لەدەست دا‪.‬‬ ‫تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵكدا لە گۆڕستانی شەهیدانی شنۆ بەخاك سپێردرا‪.‬‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری ناوبراو دەكات‌ و خۆی‬ ‫بەشەریك‌و بەشداری خەمیان دەزانێت‪.‬‬


‫‪4‬‬

‫ژمارە ‪ 579‬ـ ‪31‬ی خاكەلێوەى ‪1391‬‬

‫رووبەڕووبوونەوەی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێرانی لەگەڵ رێژیم‬

‫كورتەڕاپۆرتێك لە دیداری بەڕێز مستەفا هیجری و بەڕێز فابیان‬ ‫وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە‪ :‬رێبوار فانی‬

‫وەرگێڕان بۆ كوردی‪ :‬كوردستان‬ ‫لە رێكەوتی ‪9‬ی رەشەمەی ‪1390‬دا‪ ،‬بەڕێز‬ ‫فابیان دەرەتانی دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ‬ ‫بەڕێز مستەفا هیجری‪ ،‬سكرتێری گشتیی‬ ‫حیزبی دێ��م��وك��رات��ی ك��وردس��ت��ان��ی ئێرانی‬ ‫بۆ پێك ه��ات‪ .‬ئ��ەم دی��دارە پ��اش سەفەری‬ ‫ئەمدواییانەی بۆ كوردستانی عێراق كە‬ ‫نیشتمانیی زۆرێك لە خەڵكی كوردە‪ ،‬پێك‬ ‫هات‪ .‬لەم چاوپێكەوتنەدا‪ ،‬دەرەتانێك بۆ وتووێژ‬ ‫و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەمەڕ هەلومەرجی‬ ‫هەژێنەری سیاسیی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ‬ ‫رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی رێژیم‬ ‫كە بە شێوەیەكی دڕندانە سەركوت دەكرێ‌ و‬ ‫هەروەها لەو بارەوە كە سەرانی رێژیم بەدوای‬ ‫پەرەپێدانی تێكنۆلۆژیی ناوكی بە ئامانجی‬ ‫شەڕخوازانەوەن‪ ،‬لە نێوانیاندا پێك هات‪.‬‬ ‫بەڕێز هیجری تا ئێستا لە چەندین پیالنی‬ ‫تیرۆریستی گیانی پ��ارێ��زراو ماوەتەوە‪،‬‬ ‫دوایین نموونەكەی لە ساڵی ‪ 1386‬هەتاوی‬ ‫بوو كە پیالنێكی تیرۆریستی دژی بەڕێوە‬ ‫برا‪ .‬سەرەڕای ئەمەش‪ ،‬بەڕێزیان هێشتا بە‬ ‫شێوەیەكی لێبڕاوانە‪ ،‬پشتیوان و داكۆكیكاری‬ ‫حكوومەتێكی دێ��م��وك��رات��ی��ك‪ ،‬ف��ێ��دراڵ و‬ ‫سێكۆالر لە ئێراندایە‪.‬‬ ‫ئ��ەم چاوپێكەوتنە ل��ەس��ەر بانگهێشت و‬ ‫خانەخوێیی بەڕێز فابیان لە بەڕێز هیجری‬ ‫لە بینای پارڵمان (بریتانیا) بەڕێوە چوو‪.‬‬ ‫بەڕێز هیجری لەم دی���دارەدا‪ ،‬بیروبۆچوون‬ ‫و روانگەكانی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ‬ ‫ب���ارودۆخ���ی ه��ەن��ووك��ەی ئ��ێ��ران��ی لەگەڵ‬ ‫ب��ەڕێ��زی��ان خستە ب��ەرب��اس‪ .‬ب��ەڕێ��ز فابیان‪،‬‬ ‫ئ��ەن��دام��ی پ��ارل��م��ان و ك��ەس��ێ��ك��ە ك��ە زۆر‬ ‫شارەزای پرسەكانی رۆژهەاڵتی نێوەڕاستە‬ ‫و گرینگییەكی زۆر بە بارودۆخی روو لە‬

‫گەشە و پەرەئەستێنی ئێران دەدا‪.‬‬ ‫بەڕێز هیجری وتیان كە‪:‬‬ ‫‪1‬ـ چاكسازی لە رێژیمی هەنووكەدا نەلواوە‪.‬‬ ‫هەڵبژاردنی دواجار ئەمەی سەلماند‪ .‬رێژیم‬ ‫ب��ۆ بانگەشەكردن ب��ۆ رەوای���ی جەماوەری‬ ‫لە هەڵبژاردنەكان كەڵك وەردەگ��رێ‌‪ .‬هەر‬ ‫چۆنێك ب �ێ‌‪ ،‬ل��ەوێ��ڕا ك��ە هەڵبژاردنەكان‬ ‫لە ئێراندا نە ئازادانە و نە دادپەروەرانەن‪،‬‬ ‫ب��ە دڵ��ن��ی��ای��ی��ەوە ئ��ەو رەوای���ی���ەی ك��ە رێژیم‬ ‫بانگەشەی بۆ دەك���ات‪ ،‬ب��ەدەس��ت نایێت و‬ ‫ئەو رێژیمە پشتیوانیی خەڵكی لەگەڵ نیە‪.‬‬ ‫ئەگەر رێژیمی ئیسالمیی ئێران پشتیوانیی‬ ‫زۆرینەی لەگەڵ بوایە‪ ،‬ئەوا بە هەڵبژاردنی‬ ‫ئازادانە و دادپەروەرانە ئیزن دەدرا‪.‬‬ ‫‪2‬ـ گەمارۆكان كاریگەریگەلێكی شایانی‬ ‫سەرنجیان لەسەر ئابووریی ئێران داناوە‪.‬‬ ‫یەكەی دراوی ئێران لە بەرامبەر دۆالردا پتر‬ ‫لە ‪ 40‬لە سەد بەهای دابەزیوە و ئەمەیش‬ ‫خ���ۆی ب���ووەت���ە ه���ۆی داب��ەزی��ن��ی ئاستی‬ ‫سەرمایەدانان‪ .‬س���ەرەڕای ئ��ەوەش‪ ،‬رادەی‬ ‫بەرهەمهێنانی نەوت بە رادەیەكی بەرچاو‬ ‫كەم بووەتەوە و ئاماری بێكاری بە شێوەیەكی‬ ‫بەرچاو زیادی كردووە‪ .‬كەوابوو دەكرێ‌ ئەو‬ ‫ئاكامگیرییە بكەین كە ناڕەزایەتیی خەڵك‬ ‫بەنیسبەت رێژیم بە هۆی گەمارۆكانەوە‬ ‫زی��اد ب��ووە‪ .‬ه��ەر چەند رێژیم ه��ەوڵ دەدا‬ ‫ك��ە ئ��ۆب��اڵ��ی ب���ارودۆخ���ی ناسەقامگیريی‬ ‫ئ��اب��ووری بخاتە مل واڵتانی رۆژئاوایی‪،‬‬ ‫ب����ەاڵم خ��ەڵ��ك ب���ۆ خ���ۆی���ان ل���ەو راستییە‬ ‫ئاگادارن كە ئ��ەوە سیاسەتی دەرەكییە كە‬ ‫هۆكاری گەمارۆكانە‪ .‬حیزبی دێموكراتی‬ ‫كوردستانی ئێرانیش لێبڕاوانە لەو بڕوایەدایە‬ ‫كە گەمارۆكان لەسەر توانایی رێژیم بۆ‬ ‫درێژەپێدانی سیاسەتە تێكدەرانەكانی لە‬ ‫ناوچەكەدا كاریگەری هەبووە‪ .‬سەرەڕای‬ ‫ئەمەش‪ ،‬گەمارۆكان بە تەنیایی ناتوانن‬ ‫ببنە ه��ۆی پێكهێنانی گ��ۆڕان��ك��اری لە‬ ‫چۆنیەتیی هەڵسوكەوت و سیاسەتی رێژیم‬

‫لە پێوەندی لەگەڵ بەرنامە ناوكییەكەیدا یان‬ ‫ببنە هۆی پشتیوانی نەكردنی لە رێكخراوە‬ ‫تیرۆریستییە جیاجیاكان لە ناوچەكەدا‪.‬‬ ‫سەرنجدان و پێداگریی واڵتانی رۆژئاوایی‬ ‫لەسەر مەسەلەی چەكی ناوكی‪ ،‬لۆژیكی و‬ ‫شایانی دركپێكردنە‪ .‬نیگەرانیگەلێكی جیددی‬ ‫هەیە لەوەی كە پێویستییە عەقاڵنییەكان لە‬ ‫پێوەندی لەگەڵ لەنێوچوونی دووالیەنە لە‬ ‫رووبەڕووبوونەوەی ناوكی لە الیەن رێژیمی‬ ‫مەزهەبی ئێرانەوە گرینگی پێ نەدرێ‌ و‬ ‫هەر لەم كاتەدا ناكرێ‌ هەڕەشەكانی وەها‬ ‫رێژیمێك بەنیسبەت واڵت��ی ئیسرائیل بە‬ ‫ئاسانی پشتگوێ‌ بخرێ‌‪.‬‬ ‫جگە لەم هەڕەشە و مەترسییانە‪ ،‬ئێرانێكی‬ ‫ناوكی دەتوانێ‌ ببێتە بەستێنساز و دنەدەری‬ ‫رك���ەب���ەری ل��ە ب����واری چ��ەك��وچ��ۆڵ��ەوە لە‬ ‫ناوچەكەدا و هەنووكە شایەتی ئەوەین كە‬ ‫واڵتگەلێك وەك عەرەبستانی سعوودی‪،‬‬ ‫توركیە و میسر لە رێڕەوی بوون بە واڵتێكی‬ ‫ناوكی هەنگاو دەنێن‪ .‬هەر بەو ئەندازەش‬ ‫نیگەرانی لەو سیناریۆیە هەیە كە رێژیمێكی‬ ‫تەیار بە چەكی ناوكی لە تاران بەمەبەستی‬ ‫پەرەپێدانی هێژمۆنیی خۆی لە ناوچەكەدا‪،‬‬ ‫بە شێوەیەكی رووهەڵماڵراوتر لە رابردوو‬ ‫پشتیوانیی خۆی لە تیرۆریزمی نێونەتەوەیی‬ ‫پەرەپێبدا و ببێتە هۆی ناسەقامگیریی زیاتر‬ ‫لە رۆژهەاڵتی نێوەڕاستدا‪ .‬پێداگری لەسەر‬ ‫چەكوچۆڵی ن��اوك��ی بەبێ‌ س��ەرن��ج��دان بە‬ ‫تاوانەكانی رێژیم لە بواری مافەكانی مرۆڤـ‬ ‫و مافەكانی ژنانەوە‪ ،‬هەر لەو كاتەدا‪ ،‬دەبێتە‬ ‫هۆی ئەوەی ئێرانییەكان وا بیر بكەنەوە كە‬ ‫ئێمە گرینگییان پێ‌ نادەین‪.‬‬ ‫‪4‬ـ ئێمە لەسەر ئەوە باوەڕەین كە لە جیاتی‬ ‫ه���ەوڵ���دان ب��ۆ گ��ۆڕی��ن��ی ه��ەڵ��س��وك��ەوت و‬ ‫سیاسەتەكانی رێژیم‪ ،‬كاتی ئەوە هاتووە كە‬ ‫بیر لە چۆنیەتیی گۆڕینی رێژیم بكەینەوە‪.‬‬ ‫ه��ەر ل��ەم پ��ێ��ن��اوەدا‪ ،‬كاریگەرترین رێگە‪،‬‬ ‫پشتیوانی و بەهێزكردنی ئۆپۆزیسیۆنی‬

‫دێموكراتیك لە ئێراندایە‪.‬‬ ‫هەڕەشە بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوەندە‬ ‫ناوكییەكانی ئێران بەو هۆیەوە كە نابێتە‬ ‫هۆی گۆڕینی رێژیم‪ ،‬كەڵكی نابێ‌‪ .‬ئەگەر‬ ‫وەها هێرشگەلێك بكرێن و رێژیم دیسانیش‬ ‫لە دەسەاڵتدا بمێنێتەوە‪ ،‬توندوتیژی بە دژی‬ ‫خەڵك زیاتر دەكات‪ .‬هەر چۆنێك بێ‌ دەبێ‌‬ ‫لەسەر ئەم بابەتە جەخت بكرێتەوە كە لە‬ ‫ئ��ەگ��ەری هێرشكردنە س��ەر ئ��ێ��ران‪ ،‬ئێمە‬ ‫لەسەر ئەو باوەڕەین كە خەڵك پشتیوانی لە‬ ‫رێژیم ناكەن‪ .‬ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن لە الیەن‬ ‫كۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە پشتیوانی و بەهێز‬ ‫بكرێ‌‪ ،‬هیوا و متمانەیەكی زیاتر لە دڵی‬ ‫خەڵكی ئێراندا دەبووژێتەوە و بە شێوەیەكی‬ ‫بەرینتر پشتیوانی لە ئۆپۆزیسیۆن دەكەن‪.‬‬ ‫بۆ نموونە‪ ،‬نوێنەرانی پارلمان دەیانتوانی بە‬ ‫بانگهێشتكردنی ئۆپۆزیسیۆن‪ ،‬لەسەر پرسی‬ ‫چۆنیەتیی پێكهێنانی یەكگرتوویی زیاتر‬ ‫لەسەر ئامانجە هاوبەشەكان‪ ،‬ئاڵوگۆڕی‬ ‫بیروڕا بكەن‪.‬‬ ‫بە پشتیوانی و پاڵپشتی لە ئۆپۆزیسیۆنی‬ ‫دێموكرات‪ ،‬كەشێكی كراوەتر و بەستێنێكی‬

‫لەبارتر بۆ پرۆسەی دێموكراسی پێك دێ‌‪.‬‬ ‫ب��ەڕێ��ز فابیان ل��ەس��ەر هەڵوێستی حیزبی‬ ‫دێموكراتی كوردستانی ئێران لە پێوەندی‬ ‫ل��ەگ��ەڵ دژای��ەت��ی ل��ەگ��ەڵ دەستێوەردانی‬ ‫س��ەرب��ازی��ی رۆژئ���اوا ل��ە پێناو رووخاندنی‬ ‫حكوومەتی ئێران جەخت دەكاتەوە‪.‬‬ ‫ئ����ەگ����ەر ل����ە چ���االك���ی���ی گرووپەكانی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن پشتیوانی بكرێ‌‪ ،‬چاالكی‬ ‫ئەو كەسانەی لە نێوخۆی ئێراندا بەدوای‬ ‫گۆڕانكاریی ئاشتیخوازانەوەن‪ ،‬بەردەوامیی‬ ‫زیاتری دەبێ‌ و ئەمەش خاڵێكە كە بەڕێز‬ ‫فابیان پێداگری لەسەر دەك��ات��ەوە‪ .‬بەڕێز‬ ‫فابیان دەڵ���ێ‌‪« :‬ل��ە رۆژان���ی داهاتوودا‪،‬‬ ‫هەڵوێستی حكوومەتی ئێران لە هەمبەر‬ ‫پشكێنەرانی ناوكیی رێ��ك��خ��راوی نەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكان‪ ،‬بەڵگەیەكی متمانەپێكراو‬ ‫دەبێ‌ بۆ ئەوەی بزانین كە ئایا رووڕاستییەك‬ ‫لە دەربڕینەكانی رێژیمی ئێراندا هەیە یان لە‬ ‫بنەڕەت ڕا بەدوای تێكدانی هەرچی زیاتری‬ ‫هاوسەنگیی هێز لە ناوچەكەدایە»‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪:‬‬ ‫‪Leedsne.co.uk/iran‬‬

‫دەربڕینی جیاواز و ئامانجی هاوبەش‬ ‫رەزا فەتحوڵاڵنژاد‬ ‫ناكۆكی ل��ە بیروبۆچوون و لێڕوانینەكان‬ ‫ب��ەن��ی��س��ب��ەت چ��ۆن��ی��ەت��ی��ی هەڵسوكەوت‬ ‫ل��ەگ��ەڵ ئامریكا ل��ە نێو كاربەدەستانی‬ ‫ك��ۆم��اری ئیسالمیدا زیاتر ل��ەوەی لەسەر‬ ‫سیاسەتی دەرەك��ی ئەو رێژیمە كاریگەری‬ ‫دان��اب �ێ‌‪ ،‬ك��اری��گ��ەری ل��ەس��ەر دیاریكردنی‬ ‫هێڵە سوورەكانی نێو كایەی باڵەكان لەو‬ ‫رێژیمەدا دان��اوە‪ .‬هاشمی رەفسەنجانی لەم‬ ‫دواییانە وتووێژێكی پڕهەراوهوریای لەگەڵ‬ ‫«وەرزنامەی لێكۆڵینەوە نێونەتەوەییەكان»‬ ‫كرد كە یەكێك لە ت��ەوەرە سەرەكییەكانی‪،‬‬ ‫رەنگدانەوەی بیروبۆچوونی ناوبراو لەمەڕ‬ ‫پێوەندیی كۆماری ئیسالمی لەگەڵ ئامریكا‬ ‫و هەروەها باسكردن لەو هەنگاوە كردەكییانەیە‬ ‫كە ئەو لە سەردەمی سەركۆماریی خۆیدا‬ ‫هەڵیهێناوەتەوە‪.‬‬ ‫رەفسەنجانی وت��ووی��ەت��ی كاتی خ��ۆی لە‬ ‫نامەیەكدا بۆ خومەینی نووسیوە «ئامریكا‬ ‫زلهێزی جیهانە‪ .‬مەگەر ئ��ورووپ��ا لەگەڵ‬ ‫ئامریكا‪ ،‬چین لەگەڵ ئامریكا و رووسیە‬ ‫ل��ەگ��ەڵ ئ��ام��ری��ك��ا چ ج��ی��اوازی��ی��ەك��ی��ان لە‬ ‫روانگەی ئێمەوە هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ ئەوان‬ ‫وت��ووێ��ژ دەك��ەی��ن‪ ،‬بۆچی لەگەڵ ئامریكا‬ ‫وتووێژ ناكەین؟»‬ ‫ناوبراو لە وتووێژەكەدا وێڕای وەبیرهێنانەوەی‬

‫ئ���ەوەی ك��ە «ئیسالم ب��ڕی��اری ن���ەداوە كە‬ ‫پ��ێ��وەن��دی��م��ان ل��ەگ��ەڵ ئ���ەوان���ەی ك��ە دژی‬ ‫بیروباوەڕی ئێمەن‪ ،‬بپچڕێینن یان لەگەڵیان‬ ‫قسە نەكەین»‪ ،‬بە ئاماژەی پەنانەكی بە‬ ‫پێوەندی كۆماری ئیسالمی لەگەڵ چین‪،‬‬ ‫كورەی باكوور‪ ،‬كووبا و وێنێزۆئێال و چەند‬ ‫واڵت��ی كۆمۆنیستی دی��ك��ە‪ ،‬دەڵ���ێ‌‪« :‬بە‬ ‫شێوەی سرووشتی ئەگەر بەپێی بیروباوەڕ‬ ‫كار بكەین‪ ،‬لەگەڵ ئەو واڵتە ئیلحادییانە‬ ‫كە هەر خوا و مەعنەوییاتیان قبووڵ نیە‪،‬‬ ‫نەدەبوا هاریكاری بكەین‪ .‬بەاڵم ئێستا لەوان‬ ‫نزیكترین»‪.‬‬ ‫رەفسەنجانی قامكی لەسەر‬ ‫ه��ێ��ن��دێ‌ راس��ت��ی دان�����اوە كە‬ ‫دەرخەری ئامانج و مەبەستە‬ ‫پشتی پ��ەردەك��ان��ی كۆماری‬ ‫ئ���ی���س�ل�ام���ی ل����ە پچڕانی‬ ‫پ���ێ���وەن���دی���ی���ەك���ان���ی لەگەڵ‬ ‫ئامریكا و دروشمدان دژی ئەو‬ ‫واڵت��ەی��ە‪ .‬راستییەك كە زۆر‬ ‫جار ئۆپۆزیسیۆنی ئەو رێژیمە‬ ‫قامكیان لەسەر داناوە كە چ‬ ‫نیە جگە ل��ە بەتابۆكردنی‬ ‫ه��ەب��وون��ی پ��ێ��وەن��دی لەگەڵ‬ ‫ئ���ەو «زل��ه��ێ��زەی جیهان»‪.‬‬ ‫وەك رەفسەنجانی بە شێوەی‬ ‫تایبەتیی خۆی باسی كردووە‪،‬‬

‫دژای��ەت��ی��ی ئ��ەو رێژیمە ل��ەگ��ەڵ ئامریكا‬ ‫ب��ەو ج��ۆرەی كە خ��ودی س��ەران��ی رێژیم و‬ ‫لەوانە خامنەیی بانگەشەی بۆ دەكەن‪ ،‬بۆ‬ ‫بنەما بیروباوەڕییەكانی نیزام ناگەڕێتەوە‪،‬‬ ‫چوونكە گەر وابا‪ ،‬خۆ ئامریكا بەپێی یاسا‬ ‫بنەڕەتییەكەی‪ ،‬رێز بۆ هەموو بیروباوەڕێك و‬ ‫لەوانە بیروباوەڕە مەزهەبییەكان دادەنێ‌ و لە‬ ‫نێوخۆی واڵتەكەیشیدا ئیزنی بە موسوڵمانان‬ ‫داوە ك��ە رێ��وڕەس��م��ە ئایینییەكانی خۆیان‬ ‫بەڕێوە بەرن و بۆ ئایینەكەیان بەپێی یاسا‬ ‫پڕوپاگەندە بكەن‪ ،‬بەاڵم لە چین و رووسیە‬ ‫بە هەزاران موسوڵمان كوشتوبڕ كراون و ئەو‬

‫رێژیمە دەنگیشی لێوە نەهاتووە‪.‬‬ ‫ئ��ەم راستییانە دەری���دەخ���ات ك��ە هۆكاری‬ ‫دوژمنایەتیی كۆماری ئیسالمی لەگەڵ‬ ‫ئامریكا النیكەم ئەوەندەی كە لە رواڵەتدا‬ ‫دی��ارە‪ ،‬نەك بنەما بیروباوەڕییەكان بەڵكوو‬ ‫ب��ن��ەم��ای ن��ێ��وخ��ۆی��ی ه��ەی��ە‪ .‬ئ���ەم رێژیمە‬ ‫هەوڵی داوە بە دووركەوتنەوە لە ئامریكا‪،‬‬ ‫ئ��ەگ��ەری دەس��ت��ێ��وەردان��ی ئ��ەو زل��ه��ێ��زە لە‬ ‫هاوكێشە نێوخۆییەكانی ئێران لەنێو ببات‬ ‫و ئەو دوژم��ن سازییەش بكاتە بیانوویەك‬ ‫بۆ هێرشكردنە س��ەر دەنگە جیابیر و دژە‬ ‫نێوخۆییەكان‪ .‬بەگشتی ئامریكا ئەوەندەی‬ ‫لە هەبوونی پێوەندی لەگەڵ‬ ‫ئێران قازانج دەك��ات‪ ،‬ئەوەندە‬ ‫لە دوژمنایەتیكردنی قازانج‬ ‫ن���اك���ات و ئ�����ەوە كۆماری‬ ‫ئیسالمییە كە لە هەنگاوی‬ ‫ی��ەك��ەم��دا ل��ە پێناو پاراستن‬ ‫و پ��ەرەپ��ێ��دان��ی س��ەرەڕۆی��ی و‬ ‫ئامانجە تیرۆریستییەكانی‪،‬‬ ‫بە پێویستی زانیوە پێوەندی‬ ‫خ���ۆی ل��ەگ��ەڵ ئ����ەوە واڵتە‬ ‫بپچڕێنێ‌ كە زیانەكەی پێش‬ ‫ه��ەم��وو الی���ەك‪ ،‬ب��ۆ خەڵكی‬ ‫ئێران بووە و هەیە‪.‬‬ ‫رەفسەنجانی ئەگەرچی لە‬ ‫سەردەمی سەركۆمارییەكەیدا‬

‫دروش��م��ی «ت��ن��ش زدای����ی» (سڕینەوەی‬ ‫تەنگەژەكاندا) هەڵگرتبوو و تا رادەیەك‬ ‫لەم پێناوەدا هەنگاوی نا‪ ،‬بەاڵم ئامانجی‬ ‫لەم كارە وەك زۆر جار لە نموونە لێكچووە‬ ‫سیاسییەكانی دی��ك��ەدا ب��اس��ی ك����ردووە‪،‬‬ ‫پتەوكردنی جێگەوپێگەی كۆماری ئیسالمی‬ ‫لە دەرەوە و پاراستنی ئەو رێژیمە بووە‪ .‬هەروەها‬ ‫بە سەرنجدان بەو راستییەی كە رەفسەنجانی‬ ‫بەنیسبەت سەركوتكارییەكانی نێوخۆی‬ ‫ئێران نەتەنیا دەنگی لێوەنەهاتووە‪ ،‬بەڵكوو‬ ‫بۆ خۆی بەشێك بووە لە بەرنامەداڕێژەرانی‬ ‫ئەو سیستمە داپڵۆسێنەرە‪ ،‬كەوابوو مەبەستی‬ ‫رەفسەنجانیش لەوەی كە خوازیاری پێوەندی‬ ‫ل��ەگ��ەڵ ئامریكا ب���ووە‪ ،‬ن��ەك بڕواهەبوون‬ ‫بە پێوەندیی دیپلۆماتیك لەسەر بنەمای‬ ‫رێوشوێنە مرۆڤتەوەرە بانگەشەبۆكراوەكانی‬ ‫بڕیارنامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان نەبووە‬ ‫و نیە‪ ،‬بەڵكوو پتەوكردنی پێگەی دەرەوەیی‬ ‫بەمەبەستی دەستئاوەڵەیی نێوخۆیی بۆ‬ ‫درێژەدانی سەركوتكارییەكان بووە و هەیە‪.‬‬ ‫ب����ەم پ��ێ��ی��ە‪ ،‬ب���اڵ���ی پ���اوان���خ���واز و باڵی‬ ‫چ��اك��س��ازی��خ��وازان��ی ح��ك��ووم��ەت��ی ل��ە نێو‬ ‫رێژیمدا بەنیسبەت پرسی پێوەندی ئێران و‬ ‫ئامریكا خاوەنی دوو روانگە و هەڵسوكەوتی‬ ‫جیاواز بوون بە یەك ئامانجی هاوبەشەوە كە‬ ‫چۆنیەتیی درێژەدان بە دەسەاڵتە سەپێنەر و‬ ‫سەرەڕۆكەیان لە نێوخۆی واڵتدایە‪.‬‬


‫ژمارە ‪ 579‬ـ ‪19‬ی ئاوریلی ‪2012‬‬

‫بەڕێز «مستە‌فا هیجری» لە وتووێژ لەگەڵ «هاوواڵتی»دا‪:‬‬

‫بەربەرەكانێیەك كە ‪ 33‬ساڵ بەر لە ئێستا لە ئێراندا دژی‬ ‫دیكتاتۆری دەستی پێكرد تا ئێستاش بەردەوامە‬ ‫رۆژنامەی «هاوواڵتی»‪ ،‬وتووێژێكی لەگەڵ‬ ‫ب��ەڕێ��ز مستەفا هیجری‪ ،‬سكرتێری گشتیی‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێكهێناوە‪.‬‬ ‫گ��ۆڕان��ك��اری��ی��ەك��ان��ی ئ��ەم��دوای��ی��ان��ە ناوچەی‬ ‫رۆژه��ەاڵت��ی ن��ێ��وەڕاس��ت‪ ،‬لێڕوانینی واڵتانی‬ ‫زڵهێز بەنیسبەت پرسی ك��ورد و هەلومەرجی‬ ‫پێوەندیی نێوان حیزبە كوردستانییەكان لە تەوەرە‬ ‫سەرەكییەكانی ئ��ەم وت��ووێ��ژەن‪« .‬كوردستان»‬ ‫لەبەر گرینگیی بابەت و تەوەرەكانی وتووێژەكە‪،‬‬ ‫بەپێویستی زان��ی دەق��ەك��ەی ب�ڵاو بكاتەوە كە‬ ‫سەرنجی خوێنەرانی بەڕێزی بۆ رادەكێشین‪.‬‬ ‫هاواڵتی‪ :‬بەشێك لە سەركردەكانی رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاست بەم دواییانە كەوتوونەتە بەر شەپۆلی‬ ‫ناڕەزایی شەقام و میللەت‪ .‬كۆماری ئیسالمی‬ ‫دەڵێت ئێمە ئەو دۆخەمان دەمێكە تێپەڕاندووە‬ ‫ئەویش پاش كودتای ساڵی ‪ 1979‬و گەڕانەوەی‬ ‫ئیمام خومەینی‪ .‬ئێوە دەڵێن چی؟‬ ‫ـ بۆچوونی كۆماری ئیسالمی لەو گۆشەنیگایەوە‬ ‫راستە كە سیوسێ‌ ساڵ بەر لە ئێستا دیكتاتۆریی‬ ‫پاشایەتی بە ئیرادەی جەماوەر لە ئێران داڕما‬ ‫و لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست ساڵێكە ئەم شەپۆلە‬ ‫ێ چوونكە‬ ‫دەستی پێكردووە‪ ،‬بەاڵم ئەوە ناگەیەن ‌‬ ‫خەڵكی ئێران زووت��ر سیستمێكی دیكتاتۆری‬ ‫رووخ���ان���دووە ك���ەواب���وو ب��ە ئ��اوات��ەك��ان��ی خۆی‬ ‫كە ئ���ازادی و دێموكراسی ب��ووە گەیشتووە و‬ ‫دەسەاڵتی دوای دیكتاتۆریی شا گەرەنتی هەیە‬ ‫لە الیەن خەڵكی ئێرانەوە‪ .‬بەڵكوو لێكدانەوەی‬ ‫دروس��ت بۆ ئەو پرسە ئەوەیە كە خەڵكی ئێران‬ ‫سێ‌ دەی��ە لەمەوبەر دیكتاتۆری رووخ��ان��د بۆ‬ ‫ێ‬ ‫ئەوەی سیستمێكی دێموكراتیكی لە جێگا دابن ‌‬ ‫و لە سێبەری ئەم سیستمەدا بە ئازادی بگا بۆ‬

‫ئەگەر بێت و وەك لە‬ ‫پرسیارەكەدا هاتووە‬ ‫كورد بیهەوێ‌ ئورووپا‬ ‫لە جیاتی ئەمریكا‬ ‫دابنێ‌ بۆ پشتیوانی‬ ‫لە داخوازەكانی‪،‬‬ ‫تووشی هەڵەیەكی‬ ‫گەورە بووە‪ ،‬چوونكە‬ ‫ئەزموونەكان دەریان‬ ‫خستووە لە بڕیارە‬ ‫گرینگە سیاسییەكانی‬ ‫ناوچەدا‪ ،‬ئورووپا‬ ‫بە بێ‌ پشتیوانیی‬ ‫ئەمریكا زۆر زەحمەتە‬ ‫سەركەوتن بەدەست‬ ‫بێنێ‬

‫ئەو مەبەستە هەر چۆنێك بێ‌ سیستمی كۆماری‬ ‫ئیسالمی هەڵبژارد كە ئێستا لە دەسەاڵتدایە‪،‬‬ ‫بەاڵم بەداخەوە ئەو سیستمە نەك هەر خواستە‬ ‫دێموكراتیكەكانی خەڵكی وەدی نەهێنا‪ ،‬بەڵكوو‬ ‫شەریعەتی ئیسالمیشی وەك ئامرازێك بەكار هێنا‬ ‫بۆ بنیادنانی حكوومەتی دیكتاتۆری ـ ئایینی‬ ‫كە زۆر لە دەسەاڵتەكەی پێشوو س��ەرەڕۆت��ر و‬ ‫دژی گەلیتر ب��وو‪ ،‬بۆیە بەربەرەكانێیەك كە‬

‫‪ 33‬س��اڵ بەر‬ ‫ل��ە ئێستا لە‬ ‫ئ��ێ��ران��دا دژی‬ ‫د یكتا تۆ ر ی‬ ‫دەستی پێكرد‬ ‫ت����ا ئێستاش‬ ‫ب����ەردەوام����ە و‬ ‫تا ئەو كاتەی‬ ‫خ������ەڵ������ك بە‬ ‫ئا ما نجە كا نی‬ ‫خۆیان دەگەن‬ ‫درێ����������������ژەی‬ ‫دەبێ‌‪.‬‬ ‫ج��ی��اوازی ئەم‬ ‫بەربەرەكانێیە‬ ‫ل���������ەگ���������ەڵ‬ ‫ش�����ەپ�����ۆل�����ی‬ ‫ئ����ێ����س����ت����ای‬ ‫نا ڕ ە ز ا یە تیی‬ ‫رۆژه����ەاڵت����ی‬ ‫ن������اوەڕاس������ت‬ ‫لەوەدایە كە ئەگەر ‪ 33‬ساڵ لەوە پێش خەڵكی‬ ‫ئێران لە رووی ناشارەزایی و لە ژێر باندۆری‬ ‫پیالنەكانی ئاخوندەكان دەنگیان بە حكوومەتێكی‬ ‫ئایینی دا‪ ،‬ئێستا بەم راستییە گەیشتوون كە‬ ‫حكوومەتی ئایینی ناتوانێ‌ ویست و داخوازە‬ ‫دێموكراتیكەكانی خەڵك دابین بكا‪ ،‬بۆیە خەبات و‬ ‫بەربەرەكانێى‌ ئێستایان بۆ رووخاندنی حكوومەتی‬ ‫دی��ك��ت��ات��ۆری ئ��ای��ی��ن��ی و هێنانەسەركاری‬ ‫دەسەاڵتێكی دێموكراتیكی سكوالرە‪ ،‬ئەزموونێك‬ ‫كە خەڵكی باقی واڵتانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫لێی بێ‌ ب��ەه��رەن‪ ،‬بۆیە النیكەم بەشێك لەوان‬ ‫خەریكن بەو رێچكەیەدا دەڕۆن كە پێشتر خەڵكی‬ ‫ئێران بە هەڵە هەڵیانبژارد و ناكام بوون‪.‬‬ ‫ه��اواڵت��ی‪ :‬ك��ۆم��اری ئیسالمیی ئ��ێ��ران پاش‬ ‫ئەو پێشهات و گۆڕانكارییانەی لە ناوخۆ و‬ ‫ناوچەكەدا روو دەدەن‪ ،‬ئێستا چ تێڕوانینێكیان بۆ‬ ‫مافی نەتەوەی كورد لە كوردستانی ڕۆژهەاڵت‬ ‫هەیە و بەگشتی سەقفی داواكارییەكانی كوردی‬ ‫رۆژه��ەاڵت خۆی لەچیدا دەبینێتەوە بەرامبەر‬ ‫هەر ئەگەر و گۆرانكارییەك؟‬ ‫ـ ئێمە ئێستا مافی نەتەوەی كورد لە ئێرانێكی‬ ‫دێموكراتێكی فیدراڵدا دەبینین كە كورد و باقی‬ ‫ئ��ەو ن��ەت��ەوان��ەی ل��ەس��ەر خاكی خ��ۆی��ان دەژین‬ ‫حكوومەتی ناوچەیی یان هەرێمی خۆیان پێك‬ ‫بێنن و‪ ،‬لە چوارچێوەی یاسایەكی بنەڕەتی‬ ‫دێموكراتیكدا لە بەڕێوەبردنی ئێراندا شەریك بن‬ ‫و بەم چەشنە هەموو نەتەوەكانی پێكهێنەری‬ ‫حەشیمەتی ئێران لە مافی یەكسان بەهرمەند‬ ‫بن‪.‬‬ ‫ئ��ەم��ە سەقفی داواك���ان���ی ن��ەت��ەوەی ك���ورد و‬ ‫بگرە نەتەوەكانی دیكەیشە لە ئێراندا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەو گومانەش نەماوە كە ئەو مافانە لە الیەن‬ ‫رێژیمی ك��ۆم��اری ئیسالمیی ئێرانەوە دابین‬ ‫ناكرێن و هەمووی بەستراوەتەوە بە هەلومەرجی‬ ‫پاش رێژیم‪.‬‬ ‫ه��اواڵت��ی‪ :‬م���اوەی چەند ساڵێك دەب��ێ��ت پارت‬ ‫و الیەنە كوردییەكانی رۆژه���ەاڵت لە هەوڵی‬ ‫پێكهێنانی بەرەیەكی هاوبەشن‪ ،‬بەاڵم ئەمە پێك‬ ‫نەهێنرا‪ .‬هەندێك هۆكارەكە بۆ پارچەپارچەبوون‬ ‫لێكدابڕانی كۆمەڵە و دێموكرات دەزان��ن‪ ،‬ئێوە‬ ‫ه��ۆك��اری سەرنەكەوتنی ئ��ەم هەوڵە تا ئێستا‬ ‫لەچیدا دەبیننەوە؟‬ ‫ـ دابەشبوونی حیزبەكانی رۆژهەاڵت گرنگترین‬ ‫كۆسپی س��ەر رێ��گ��ای پێكنەهاتنی ب��ەرە یان‬ ‫هەر چەشنە هاوكارییەك لەگەڵ یەكترن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەم پێوەندییەدا نابێ‌ دەوری ئەو بۆچوونانەش‬ ‫ف��ەرام��ۆش بكەین كە ب��ەرژەوەن��دی��ی حیزبی بە‬ ‫هەڵە لە سەرووی بەرژەوەندیی نەتەوەیی دادەنێن‬ ‫و لە ئاكامدا زۆرتر هەوڵیان داوە و هەوڵ دەدەن‬ ‫كە ویست و بەرنامەكەی ئەوان سەركەوتوو بێ‌‪،‬‬ ‫ب��ە ب�ێ‌ لەبەرچاوگرتنی ویستەكانی الیەنی‬ ‫بەرامبەر‪ .‬لەم راستایەدا شوێندانەریی پیالنەكانی‬ ‫الوەكی نەیارانیش نابێ‌ لە بیر بكەین كە هەم‬ ‫لە دابەشبوونەكانی حیزبەكان شوێندانەر بوون و‬

‫هەم هۆكارێك بوون بۆ لێك دووركەوتنەوە و لە‬ ‫ئاكامدا پێكنەهاتنی بەرە یان هاوكاری لەسەر‬ ‫خاڵە هاوبەشەكان‪.‬‬ ‫هاواڵتی‪ :‬لە الیەن سەركردایەتی كوردەوە هەست‬ ‫بە جۆرێك لە بێئومێدی دەكرێت بەرامبەر ئەمریكا‬ ‫بۆ پاراستنی مافی كورد و بەدەستهێنانی مافە‬ ‫رەواكان‪ ،‬لەم روانگەیەوە ئێستا هەست بەوە دەكرێت‬ ‫بۆ پرسی مافی چ��ارەی خۆنووسین گەیشتن‬ ‫بە مافە رەواك��ان زیاتر مەیلی سەركردایەتیی‬ ‫كورد بۆ الی واڵتانی ئورووپا دەڕوات بەتایبەت‬ ‫فەڕانسە و بریتانیا‪ .‬ئەمە تا چەند بە ئیجابی‬ ‫دەزانی؟‬ ‫ـ ئێمەی رۆژهەاڵتی و لەو نێوانەشدا بە تایبەت‬ ‫دانیشتووانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست كە كوردیش‬ ‫بەشێك لەوانە‪ ،‬وەكوو خەڵكانێكی زۆرتر بە هەست و‬ ‫عاتیفی وا بیر دەكەینەوە كە هۆی ناكامییەكانمان‬ ‫دوژمنەكانمانن و بۆ خۆمان بێكەموكوڕین و لەو‬ ‫پێوەندییەدا بەرپرسایەتییەك وە ئەستۆ ناگرین‪،‬‬ ‫ئەوە ساكارترین و لە هەمان كاتدا ناسیاسیترین‬ ‫تەوجیهی ناكامییەكانمانە‪ ،‬بۆیە مەحكوومین‬ ‫ب��ەوەی هەڵە و كەموكوڕییەكانمان دووپ��ات و‬ ‫دووپ��ات بكەینەوە بە بێ‌ ئەوەی لە رووداوەكان‬ ‫فێر بین و هەڵەكانمان راست بكەینەوە‪.‬‬ ‫ێـ‬ ‫ب �ێ‌ه��ی��وای��ی ـ ئ���ەگ���ەر ب �ێ‌ه��ێ��وای��ی ه��ەب � ‌‬ ‫سەركردەی كوردیش لە پاراستنی مافی كورد‬ ‫ل��ە الی��ەن ئەمریكاوە شتێكی ل��ەو چەشنەیە‪.‬‬ ‫ئەمریكا بە رووخاندنی دیكتاتۆرێكی وەكوو‬ ‫سەددام حسێن یارمەتییەكی گەورەی بە خەڵكی‬ ‫عێراق و كوردەكانی ئەو بەشە دا‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫هەلومەرجی پێكهاتوی دوای س��ەددام حسێن‬ ‫بە قازانجی خۆیان بقۆزنەوە‪ ،‬بەاڵم بێجگە لە‬ ‫عەرەبەكان‪ ،‬كوردیش بە شێوەی پێویست نەیتوانی‬ ‫ێ و لە هەرێمی خۆیدا‬ ‫لەم دەرفەتە كەڵك وەربگر ‌‬ ‫بنەمایەكی تۆكمە بۆ دواڕۆژی خۆی بنیات‬ ‫بنێ‌‪ ،‬لەو پێوەندییەدا كەموكوڕی و هەڵەكان‬ ‫یەكجار زۆرن كە لەم باسەدا جێگایان نیە‪ .‬من‬ ‫لەو ب���اوەڕەدام ئەگەر ئەم كەموكوڕی و هەڵە‬ ‫نێوخۆییانە نەبوایەتن و كوردستان دوای زیاتر لە‬ ‫یەك دەیە لە دەسەاڵتداریی خۆی‪ ،‬دەیتوانی بە‬ ‫بەرنامەی درووست و گرتنە بەری سیاسەتێكی‬ ‫نەتەوەیی بەرنامەداڕێژراو‪ ،‬یارمەتیی ئەمریكاو‬ ‫باقی واڵتانی پێشكەوتوو زیاتر بۆ الی خۆی‬ ‫راكێشێ‌‪ .‬بەاڵم ئەگەر بێت و وەك لە پرسیارەكەدا‬ ‫هاتووە كورد بیهەوێ‌ ئورووپا لە جیاتی ئەمریكا‬ ‫دابنێ‌ بۆ پشتیوانی لە داخوازەكانی‪ ،‬تووشی‬ ‫هەڵەیەكی گ��ەورە ب��ووە‪ ،‬چوونكە ئەزموونەكان‬ ‫دەریان خستووە لە بڕیارە گرینگە سیاسییەكانی‬ ‫ناوچەدا‪ ،‬ئورووپا بە بێ‌ پشتیوانیی ئەمریكا زۆر‬ ‫زەحمەتە سەركەوتن بەدەست بێنێ‌‪.‬‬ ‫هاواڵتی‪ :‬بەرای ئێوە ئەو بارودۆخەی ئێستای‬ ‫باشووری كوردستان تا چەند توانای دەوڵەتداری‬ ‫تێدایە؟‬ ‫ـ ئەگەر مەبەستتان لە دەوڵ��ەت��داری‪ ،‬توانای‬ ‫بەڕێوەبردنی دەوڵەتی سەربەخۆیە‪ ،‬واڵمی من‬

‫ئەوەیە كە بە ه��ۆی هەڵەو كەموكورتییەكان‪،‬‬ ‫نە لە ناوخۆ و نە لە ناوچە و نە لە رادەی‬ ‫نێونەتەوەییدا زەم��ی��ن��ەی پێكهاتنی دەوڵەتی‬ ‫سەربەخۆ بۆ كوردستانی باشوور پێك نەهاتووە تا‬ ‫قسە لە توانای دەوڵەتدارییەكەی بكەین‪.‬‬ ‫ه����اواڵت����ی‪ :‬دەپ���رس���ی���ن ب����ەالی بەڕێزتانەوە‬ ‫بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی واڵتانی دراوسێ لە‬ ‫پێشتر و گرنگترە یان واڵتانی زلهێزی دەرەوە؟‬ ‫ـ ب���ەداخ���ەوە ه��ەل��وم��ەرج��ی ژێئۆپۆلیتیكی‬ ‫كوردستان جۆرێكە كە لە نێو چەند واڵت و‬ ‫ح��ك��ووم��ەت��ی ن��ادێ��م��وك��رات��ی��ك ك��ە ب���اوەڕی���ان بە‬ ‫مافی كورد نیە دابەش كراوە‪ ،‬واڵتانی دیكەی‬ ‫ن��اوچ��ەش ه��ەر ك��ام ب��ە ش��ێ��وەی��ەك دژی مافە‬ ‫دێموكراتیكەكانی گەالنی بندەستن‪ ،‬بۆیە هەر‬ ‫دووك��ی ئەم هێزانە دەتوانن كۆسپی گەورەمان‬ ‫ب��ۆ پێك بێنن‪ ،‬ل��ە الی��ەك��ی دی��ك��ەوە ئ��ەم��ڕۆ بە‬ ‫بێ‌ بڕیاری واڵتانی زلهێزی جیهان پێكهێنانی‬ ‫ئاڵوگوڕ لە سنوورەكاندا نایەتە ئاراوە بۆیە كورد‬ ‫بەرپرسایەتییەكی قورسی دەكەوێتە سەر شان لە‬ ‫راگرتنی پارالێل (ت��ەوازن) لە نێوان ئەو هێز و‬ ‫ێ هیچكامیان فەرامۆش بكا‪.‬‬ ‫الیەنانەدا و ناكر ‌‬ ‫ه��اواڵت��ی‪ :‬ئاشكرایە ب���ارودۆخ و هەلومەرجی‬ ‫سیاسی و ئابووریی كوردانی باشوور لە بەشەكانی‬ ‫تری كوردستان باشترە‪ .‬ئەگەر لەم بەشەدا كار‬ ‫بۆ جاڕدانی دەوڵ��ەت بكرێت‪ ،‬پێتوایە كوردی‬ ‫بەشەكانی تر چۆن پێشوازی لێ دەكەن؟‬ ‫ـ بە ه��ۆی ئ��ەوە كە ك��ورد لە مێژ ساڵە خەون‬ ‫ێ و مافی‬ ‫بە بوونی كوردستانی گەورەوە دەبین ‌‬ ‫خۆشیەتی‪ ،‬بۆیە بانگەواز بۆ گەیشتن بەو خەونە‬ ‫لە الیەن كۆمەاڵنی خەڵكی كوردستان خەبەرێكی‬ ‫خۆشە‪ ،‬ب��ەاڵم بیركردنەوە لە سەركەوتنی ئەم‬ ‫بانگەوازە گرینگتریشە‪ ،‬چوونكە راگەیاندنی‬ ‫ئەم بانگەوازە و سەرنەكەوتنی‪ ،‬بێهیواییەكی زۆر‬ ‫لە ناو خەڵكدا پێك دێنێ‌‪.‬‬ ‫ه��اواڵت��ی‪ :‬ئ��ەگ��ەر ئ��ەم ب��ەش��ەی ك��وردس��ت��ان لە‬ ‫باشوور ج��اڕی دەوڵ��ەت ب��دات خوێندنەوەی تۆ‬ ‫لەسەر هەڵوێستی كۆماری ئیسالمیی ئێران بۆ‬ ‫ئەم مەسەلەیە چیە و كۆماری ئیسالمیی ئێران‬ ‫چۆن رووبەڕووی ئەم بابەتە دەبێتەوە؟‬ ‫ـ ك��ۆم��اری ئیسالمی دژی سەرەتاییترین‬ ‫مافە دێموكراتیكەكانی گەلی ك���وردە‪ ،‬بۆیە‬ ‫راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لە كوردستانی‬ ‫ب��اش��وور‪ ،‬لەگەڵ دژك���ردەوەی توندی رێژیمی‬ ‫كۆماری ئیسالمی بەرەوڕوو دەبێ‌‪.‬‬ ‫پرۆفایل‪:‬‬ ‫ناوی سیانی‪ :‬مستەفا هیجری‬ ‫ساڵی لەدایك بوون‪1945 :‬‬ ‫شوێنی لەدایك بوون‪ :‬نەغەدە‬ ‫ب��ڕوان��ام��ە‪،‬پ��س��پ��ۆری‪ :‬ب��ەك��ال��وری��س ل��ە زمانو‬ ‫ئەدەبیاتی فارسی‬ ‫شوێنی دانیشتن و پیشەی پێشوو ئێستا‪ :‬پێشتر‬ ‫مامۆستای ن��اوەن��دی‪ ،‬ش��ارى ن��ەغ��ەدە ب��ووە لە‬ ‫ئێستادا سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی‬ ‫كوردستانی ئێرانە‬

‫‪5‬‬

‫رۆژەڤ‬ ‫و‪ :‬كەریم پەرویزی‬

‫ئێران چاوی لە رێبەریی ئایینی‬ ‫بۆ شیعەكانی عێراقە‬ ‫ئاسۆشێتێد پ��رێ��س‪ ،‬رۆژی ‪ 5‬ی ئاوریل‪،‬‬ ‫راپۆرتێكی باڵو كردەوە سەبارەت بە دۆخی‬ ‫رێبەریی ئایینی لە نێو شیعەكانی عێراقدا‬ ‫و بەرنامەكانی كۆماری ئیسالمی لەو بارەوە‬ ‫كە كورتەیەكی ئاماژە پێ دەدەین‪.‬‬ ‫نووسەرانی راپۆرتەكە لە سەرەتادا دەڵێن كە‬ ‫ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە كە رووحانییەكی‬ ‫ئووسولگەرای نیزیك بە رێبەری رێژیم‪ ،‬بكا‬ ‫بە جێگری رێ��ب��ەری روحانیی شیعەكانی‬ ‫عێراق و ئەم كارەی هێزێكی زۆر بەرفراوان بە‬ ‫تاران دەدا كە لەسەر دراوسێكەی كاریگەری‬ ‫هەبێ‪.‬‬ ‫رێبەری رووحانیی شیعەكانی عێراق‪ ،‬ئایەتوڵاڵ‬ ‫سیستانی‪ ،‬تەمەنی ‪ 81‬ساڵە و گەورەترین‬ ‫كەسایەتیی كاریگەر لە نێو شیعەكانی عێراق‬ ‫و هەروەها لە نێو شیعەكانی جیهاندایە‪ .‬دوای‬ ‫هێرشی ئامریكا بۆ عێراق و نەمانی سەددام‪،‬‬ ‫ئەو توانیویەتی كە دەورێكی كاریگەری لە‬ ‫داڕشتنەوەی عێراقی نوێدا هەبێ‪.‬‬ ‫ئ��ەو ك��ەس��ەی ك��ە ئ��ێ��ران دەی����ەوێ جێگای‬ ‫سیستانی بگرێتەوە‪ ،‬ئایەتوڵاڵ مەحموود‬ ‫شاهروودییە كە لە نێو بەڕێوەبەرانی رووحانی‬ ‫ئێراندا جێگای هەستیار و بەرزی هەیە‪ .‬ئەو‬ ‫دە س��اڵ بەرپرسی دەزگ��ای قەزایی رێژیم‬ ‫بووە و دەورێكی بەرچاوی لە سەركوتكردنی‬ ‫چاكسازیخوازەكاندا هەبووە و لە یەكێك لە‬ ‫ش��وورا گرینگەكانی ك��ۆم��اری ئیسالمیدا‬ ‫جێی گرتووە‪.‬‬ ‫شاهروودی لە نەجەف دەرس دەڵێتەوە و نەجەف‪،‬‬ ‫ناوەندیی ئایینی و گرینگترین شار بۆ هەموو‬ ‫شیعەكانی جیهانە كە ژمارەیان دەگاتە ‪200‬‬ ‫میلیۆن ك��ەس‪ .‬لە شارەكی س��ەدری شاری‬ ‫بەغداد پۆستێرەكانی شاهروودی هەڵواسراون‬ ‫و ئەم شارەكە نیزیك بە ‪2/5‬میلیۆن كەس‬ ‫حەشیمەتی هەیە‪ .‬ئێران ئێستا‪ ،‬پێوەندیی‬ ‫سیاسی و ئابووریی چڕوپڕی لەگەڵ عێراقدا‬ ‫هەیە و گەر شاهروودی جێگای سیستانی‬ ‫وەك�����وو م��ەرج��ەع��ی گ������ەورەی شیعەكان‬ ‫بگرێتەوە‪ ،‬دەنگی ئێران لە عێراقدا بەرزتر‬ ‫دەبێتەوە‪ .‬نووسەرانی راپۆرتەكە لە درێژەدا‬ ‫ب��اس ل���ەوە دەك���ەن ك��ە ش��اه��روودی��ی تەمەن‬ ‫‪ 63‬ساڵە دەتوانێ دەورێكی زۆر بەرچاوتر‬ ‫و كاریگەرتر لە سیستانی‪ ،‬لە سیاسەتی‬ ‫عێراقدا بگێڕێ‪ .‬چوونكە سیستانی سەر بە‬ ‫مەكتەبی نەجەفە كە نایەوێ رووحانییەكان‬ ‫بە شێوەیەكی رەسمی لە حكوومەتدا دەوریان‬ ‫ه��ەب��ێ و ش���اه���روودی س���ەر ب��ە مەكتەبی‬ ‫كۆماری ئیسالمییە كە دەیەوێ رووحانییەت‬ ‫حكوومەت بگرێتە دەست‪.‬‬ ‫راپۆرتەكە وێڕای وتووێژ لەگەڵ چەند كەس‬ ‫و زانیاریوەرگرتن لە خەڵكانێك كە ئاگاداری‬ ‫هەڵسوكەوتی كۆماری ئیسالمی لەو بارەوەن‬ ‫و نیگەرانی ئ��ەوەن كە ئێران دەست بە سەر‬ ‫رووحانییەتی ئایینی لە عێراقدا بگرێ‪،‬‬ ‫ئاماژە ب��ەوە دەك��ا كە زۆر كەس نەیانوێراوە‬ ‫ناویان بهێنن و زانیارییەكانیان داوە بەاڵم‬ ‫داوای����ان ك���ردووە ك��ە ن��اوەك��ان��ی��ان ب��ە نهێنی‬ ‫بمێنێتەوە‪.‬‬ ‫دوایی باس لە چۆنیەتیی بەرنامەداڕشتنی‬ ‫كۆماری ئیسالمی بۆ پەرەدان بە الیەنگرانی‬ ‫س��ەر بە مەكتەبی ك��ۆم��اری ئیسالمی لە‬ ‫نێو شیعەكاندا دەكات‪ .‬راپۆرتەكە باس لەوە‬ ‫دەكا كە هەندێك لە الوانی شیعە خوازیاری‬ ‫ئەوەن رووحانییەت بە شێوەی عەمەلی زۆرتر‬ ‫ل��ە حكوومەتدا دەوری هەبێ و كۆماری‬ ‫ئیسالمیش لەو خاڵەوە دەست پێ دەكا‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪:‬‬

‫‪AssociatedPress‬‬


‫‪6‬‬

‫ژمارە ‪ 579‬ـ ‪31‬ی خاكەلێوەى ‪1391‬‬

‫مانگ تریفەی داوێ‬ ‫مانگ تریفەی داوێ‬ ‫گوڵەئەستێرەیە وا دەدرەوشێ‬ ‫تاقە چركێك نییە خەو بزڕێ لە چاوی چ كەسێ‬ ‫لە خەم و حەسرەتی ئەم كۆمەڵە خەوتووانە بەاڵم‬ ‫خەو لە دوو چاوی تەڕی من دەتەرێ‬ ‫نیگەران كازیوە‬ ‫نیما یووشیج‬ ‫لەگەڵم وێستاوە‬ ‫و‪ :‬كامیل نەجاڕی‬ ‫بەربەیان لێمی دەوێ‬ ‫بۆو گەلە گیان و دەروون دۆڕاوە‬ ‫لە دەم و ساتی گەلێ پاكی بهێنم خەبەرێ‬ ‫من بەاڵم‬ ‫ژان و ناسۆڕی دڕووی ئەو سەفەرەم‬ ‫بە دڵم دا دەگەڕێ‬ ‫شلك و ناسكۆڵە لەشی شاخە گوڵێك‬ ‫كە بە رۆح چاندم و بە رۆح ئاوم دا‬ ‫سەد مەخابن كە لە ئامێزی منا هەڵدەوەرێ‬ ‫دەست دەگیڕم بەڵكوو‬ ‫دەركەیەك وااڵ كەم‬ ‫چاوەڕوانم بێ هۆ‬ ‫كە لە دەرگاوە كەسێ بێتە دەرێ‬ ‫دەرك و دیواری ئەوان كاول بوو‬ ‫بە سەرمدا دەڕمێ و دادەوەرێ‬ ‫مانگ تریفەی داوێ‬ ‫گوڵەئەستێرەیە وا دەدرەوشێ‬ ‫لە قەراغ گوندەوە پیاوێك بە تەنێ وێستاوە‬ ‫قاچی قەڵشیوە لە رێی دوور و درێژی سەفەرێ‬ ‫كۆڵەباریشی لەكۆڵ‬ ‫دەست بە دەرگاوە لەبەر خۆوە دەرێ‬ ‫لە خەم و حەسرەتی ئەم كۆمەڵە خەوتووانەیە وا‬ ‫خەو لە دوو چاوی تەڕی من دەتەرێ‪.‬‬

‫ئەدەب و هونەر‬

‫كورتیلەچیرۆك‪ ،‬تیشكهاو‬ ‫ه���ەورەك���ان ب��ە پ��ەل��ە ب��ە پ��ێ��ش مانگدا‬ ‫رەت دەب��وون‪ .‬كوڕیژگە چاوی لە مانگ‬ ‫بڕیبوو‪.‬‬ ‫ـ دایە مانگ بۆ دەڕوات؟‬ ‫ـ چووزانم‪ ،‬حەتمەن دەیهەوێ رۆژ ببێتەوە‬ ‫ئیتر‪ ،‬زووكە بخەوە‪.‬‬ ‫كوڕیژگە ماوەیەك بێدەنگ بوو‪:‬‬ ‫ـ دایە خوا گەورەترە یان مانگ؟‬ ‫ژن��ەك��ە ك��ە خ��ەو ت��وان��ای قسە كردنی‬ ‫پێ‌نەهێشتبوو‪ ،‬بە بێتاقەتییەوە گوتی‪:‬‬ ‫ـ ئاشكرایە ئیتر‪ ،‬خوا‪.‬‬ ‫ئەمجارە كوڕیژگە وەك بڵێی شتێكی‬ ‫گرینگی دۆزیبێتەوە بە پەلە پرسیاری‬ ‫كرد‪:‬‬ ‫ـ ئەی بۆ مانگ دەبینرێ ب��ەاڵم خوا‬ ‫نابینرێ؟‬ ‫ـ چونكە خوا گەورەیە چووەتە ئاسمان‪.‬‬ ‫ـ ئەدی بۆچی هەرچی داوای لێدەكەم‬ ‫نامداتێ؟‬ ‫ژن��ەك��ە ك��ە ئیتر خ��ەو س���واری سەری‬ ‫ببوو لە ژێر لێفەكەوە خۆی خزاندە باوەشی‬ ‫مێردەكەیەوە و دوا وشەكانی بە دەنگێكی‬ ‫نەوی هێنانە سەر زمان‪:‬‬ ‫ـ لەوانەیە گوێی لێ نەبووبێ‪ ،‬توندتر‬ ‫داوای لێ بكە با گوێی لێ بێ‪.‬‬ ‫كوڕیژگە لە ژێر لێفەكە هاتە دەرێ و‬ ‫لە گوێسوانەی بانەكە نێزیك بۆوە‪ ،‬ڕووی‬ ‫كردە مانگ و لە كاتێكدا كوڵەگڕووی لە‬ ‫ئەوكێ مابوو هاواری كرد‪:‬‬ ‫ـ خوایە ‪ ...‬بابم بۆ بێنەوە ماڵێ‪.‬‬ ‫(هەور و مانگ‪ ،‬عادڵ حەیاوی)‬

‫بێ دوان‪...‬‬

‫لەجێ‌دا كورتیلە چیرۆك(چیرۆكی‬ ‫مینی م��اڵ)‪ ،‬فەلسەفەی كورتەچیرۆك‬ ‫ت��ووش��ی ق��ەی��ران دەك���ا‪ .‬ب��ە وتەیەكی دی‬ ‫كورتیلەچیرۆك بەم فۆڕم و چڕی و شێوە‬ ‫داڕشتنە تایبەتەیەوە‪ ،‬لە سنوورە ناسراوەكانی‬ ‫ژانری كورتەچیرۆك دەترازێ و پانتاییەكی‬ ‫ت��ر ل��ە توانستەكانی ژان���ری چ��ی��رۆك بە‬ ‫ڕووی ئیمەدا دەكاتەوە‪ .‬ئەو قەیرانە جددییە‬ ‫لە گوورانی ئەم پرسیارەوە دەس��ت پێدەكا‬ ‫ك��ە ئ��ەگ��ەر ب��ك��رێ گ��ش��ت رەگەزەكانی‬ ‫ك��ورت��ەچ��ی��رۆك ل��ە كورتیلەچیرۆكێكدا‬ ‫چ��ڕ ب��ك��رێ��ن��ەوە و ه��ەم��وو مەرجەكانی‬ ‫س��ەرك��ەوت��ووی��ی دەق��ێ��ك وەك‪ :‬ئەدەبییەت‪،‬‬ ‫تەئویل هەڵگری‪ ،‬نووسەرانە بوون بە مانا‬ ‫بارتییەكەی‪ ،‬چێژبەخش بوون و‪ ...‬تادی‪،‬‬ ‫تێدا دەستەبەر بكرێ‪ ،‬ئەدی فەلسەفەی‬ ‫هێشتنەوە و كار ك��ردن لە سەر دیالۆگی‬ ‫درێ���ژ‪ ،‬ف��ەزاس��ازی��ی ب��ەرب�ڵاو و داڕشتنی‬ ‫دوورودرێژ لە كورتەچیرۆك‌دا چییە؟‬ ‫ئ��ەگ��ەر وت���ەی ئ���ەو رەخنەگرە‬ ‫ژێهاتی و چیرۆكناسە راست بێ كە‪« :‬بە‬ ‫بڕوای من دەكرێ هەموو رۆمانێك بكەیتە‬ ‫كورتە چیرۆك یان شێعر» ئەو دەم لەگەڵ‬ ‫پرسیارێكی جددی و دڵەڕاوكەهێنەری تردا‬ ‫ب���ەرەوڕوو دەبین كە پ��اس��اوی خۆ خەریك‬ ‫كردن بە چەشنەكانی تر جگە لە كورتیلە‬ ‫چیرۆك دەخاتە گومانێكی جددییەوە‪.‬‬ ‫بەم شێوەیە دەبینین ئەگەر ئێمە‬ ‫رێسا چەسپیوەكانی بواری كورتە چیرۆك‬ ‫وەكوو پێوانە چاو لێبكەین‪ ،‬دەبێ كورتیلە‬ ‫چیرۆكان وەك دەقی قەیراناوی لەبەرچاو‬ ‫ب��گ��ری��ن‪ ،‬ق��ەی��ران��اوی ب���ەو م��ان��ای��ەی كە‬ ‫نیشانەكانی ت��رازان لە رێسا ناسراوەكاەنی‬ ‫ژان���ری ك��ورت��ە چیڕۆكی ب��ەرب�ڵاوی تێدا‬ ‫بەدی دەكرێ‪ .‬كەوابوو بەپێی دیدێكی تا‬ ‫ڕادەیەك زێدەڕۆیانە دەبێ بڵێین بۆ چوونە‬ ‫ن��او هەرێمی كورتیلە چیرۆكان لەجێ‌دا‬ ‫دەبێ بە ئامرازی جیاواز و تێوری بەوەجتر‬ ‫خۆ تەیار بكەین‪ .‬بەر لە هەر شی‌كردنەوە‬ ‫و راڤەیەك لەو ب��ارەوە با پێكەوە ئەو دوو‬

‫چیرۆكە بخوێنینەوە‪:‬‬ ‫چیرۆكی یەكەم‪:‬‬

‫«شەو»‬ ‫پیاوەكە كە هاتەوە ژووری خەوێ گوتی‪:‬‬ ‫«ئەزیزم‪ ،‬وریا بە‪ ،‬گوللەی لەبەردایە‪».‬‬ ‫ژنەكە پاڵی بە تەختەی ژوور قەرەوێڵەكەوە‬ ‫دا‪« :‬ئەمەت بۆ ژنەكەت كڕیوە؟»‬ ‫«ن�����ا‪ ،‬زۆر م���ەت���رس���ی���دارە‪ .‬كەسێكی‬ ‫حیرفەیی(كارامە) بۆ دەگرم‪».‬‬ ‫«من چۆنم؟»‬ ‫پ��اوەك��ە ب��ەدەم زەردە خەنەیەكەوە گوتی‪:‬‬ ‫«زۆر زی��رەك��ی ب���ەاڵم ك��ام��ە ساویلكە‬ ‫ژنێك بەكرێ دەگرێ تا پیاوێكی بۆ‬ ‫بكوژێ؟»‬ ‫ژنەكە بە زمان لێوی تەڕ كرد‪.‬‬ ‫سیرەی لێگرت و گوتی‪:‬‬ ‫«‪ ...‬ژنی تۆ‪».‬‬ ‫جیفری ویتمۆڕ ـ كورتترین‬ ‫كورتە چیڕۆكەكانی دنیا‬

‫پ���ی���اوێ���ك كە‬ ‫وەك حەریفێك و فاسقێ‬ ‫لەگەڵ ژنێكدا خەوتووە‪،‬‬ ‫دوای ئ����ەوەی ك��ەی��ف و‬ ‫نەهەنگی خ��ۆی لەگەڵ‬ ‫دەك��ا‪ ،‬تێدەگا ئ��ەو ژن��ە كە‬ ‫الی ئ����ەو رۆڵ����ی ه�����ەرزە و‬ ‫سۆزانییەك (یا خۆشەویستێك)‬ ‫دەگێڕێ‪ ،‬بكوژێكە كە لە الیەن‬ ‫هاوسەرەكەیەوە بەكرێ گیراوە تا ئەو‬ ‫بكووژێ‪.‬‬ ‫ئەو زەرب��ە كاریگەرەی كۆتایی‬ ‫چیڕۆك كە زەینی خوێنەر رادەكێشێ‪ ،‬لە‬ ‫ڕۆڵی دووفاقی ژنەكەوە سەرچاوە دەگرێ‪.‬‬ ‫لەراستیدا غافڵگیری و موفاجەئەكە لە‬ ‫وەالچ��وون��ی دەمامكی ژنەكە و دەركەوتنی‬ ‫ڕووی راستی ئ��ەوەوە دێ كە خوێنەر پێشتر‬ ‫پێشبینی نەدەكرد‪ :‬ئێستا ئەم باوەڕ كردنەی‬ ‫خوێنەر ل��ە گ��ەڵ ب���اوەڕ ك��ردن��ی كەسایەتی‬ ‫داهێنراوی پیاوی چیڕۆكەكەدا بەراورد بكەن‬ ‫تا دەركەوێ كە ئەو گۆڕانی رۆڵ و الچوونی‬ ‫دەمامكە چەندە دەتوانێ غافڵگیرانە بێ‪.‬‬

‫ژنەوە دەست پێدەكا بەاڵم پیاوە‪ ،‬پیاوێكی‬ ‫ترە‪ .‬پیاوی یەكەم لە هەمان دیمەنی یەكم‬ ‫دا ك��وژراوە‪ .‬بە دەستی كێ؟ بە دەستی هەر‬ ‫ئەو كەسەی كە لە ب��ارەی ساماندار بوونی‬ ‫ه��اوس��ەرەك��ان��ی پ��ێ��ش��ووی پ��ی��اوی یەكەمەوە‬ ‫پرسیار دەكا‪ ،‬واتە كەسایەتیی ژنی چیڕۆك‪:‬‬ ‫سیسل نۆرت وود‪.‬‬ ‫نامەوێ‬

‫ئا ما ژ ە‬ ‫بە لێك‌چوونی‬ ‫پ��ێ��ك��ه��ات��ەی ئ����ەو دوو‬ ‫چیڕۆكە بكەم‪ .‬خوێنەر هەر‬ ‫زوو ئ��ەو لێك‌چوونانە دەدۆزیتەوە‪ .‬دەمەوێ‬

‫چیڕۆكی دووهەم‪:‬‬ ‫«كارەسات»‬ ‫«رجیناڵد كۆك» پێش ئەوەی «سیسیل‬ ‫ن��ۆرت وود» ب��خ��وازێ س��ەری سێ ژنی‬ ‫خواردبوو‪.‬‬ ‫پێی گ���وت‪« :‬ك��ارەس��ات��گ��ەل��ی دڵتەزێن‬ ‫بوون‪».‬‬ ‫سیسیل وەاڵمی دایەوە‪« :‬زور جێی داخە‪،‬‬ ‫ساماندار‪ ...‬بوون؟»‬ ‫رجیناڵد گوتی‪« :‬ساماندار و جوان‪».‬‬ ‫مانگی هەنگوینیان لە كێوەكانی ئاڵپ‬ ‫رابوارد‪.‬‬ ‫دواترێ سیسیل بە مێردە تازەكەی گوت‪:‬‬ ‫«دەزانی ئەزیزم مێردی یەكەمم لە كارەساتێكی‬ ‫دڵتەزێنی شاخەوانی دا كوژرا؟»‬ ‫جاستین ماڕلۆ وەاڵم��ی دای��ەوە‪« :‬زۆر‬ ‫جێی داخە‪».‬‬ ‫مارك كوهن ـ كورتترین كورتە چیڕۆكەكانی‬ ‫دنیا‬ ‫دیسان رووبەڕوو بوونەوە یان بە وتەیەكی‬ ‫لەبارتر تێكبەزینی دوو دیمەن‪ ،‬بۆ چەند ساتێ‬ ‫سەری خوێنەر دەتاسێنێ و تامی غافڵگیری‬ ‫پێ‌دەچێژێ‪.‬‬ ‫لە دیمەنی یەكەم دا دیالۆگی نێوان ژن و‬ ‫مێردێك كە تازەیان زەماوەند كردووە و مانگی‬ ‫هەنگوینیان لە كێوەكانی ئاڵپ رابواردووە‪،‬‬ ‫هاتووە‪ .‬دیمەنی دووهەم لە قسەكردنی هەمان‬

‫ئەنجامگیرییەك بخەمە بەر شیكاری كە دواتر‬ ‫هەر لەم وت��ارەدا‪ ،‬سەنگی ئەنجامگیرییەكە‬ ‫دەكەوێتە بەر گومان و بنەما تیۆرییەكەی‬ ‫جێگای خۆی دەدا بە تیۆرێكی تر لە بارەی‬ ‫كورتیلە چیرۆكانەوە‪.‬‬ ‫بە پێی تیۆری یەكەم‪ ،‬جوانی و‬ ‫بەهێزیی ‪Flash fiction‬ی��ان كورتیلە‬

‫وەرگێڕان لە فارسیی‬

‫ڕەهبەر مە‬


‫ئەدەب و هونەر‬

‫وێژی دوو تەلی وێنەیی‬

‫یەوە‪ :‬سلێمان دڵسۆز‬

‫چیرۆك لە هاوزەمانیی گرێ‌ تێ‌خستن و‬ ‫گرێ كردنەوە یان هاوزەمانیی هەڵكشان‬ ‫و داكشانی چیرۆك دایە‪.‬‬ ‫لە چیرۆكدا لەقتەیەك‪ ،‬ئەویش لە‬ ‫كۆتایی چ��ی��رۆك��دا‪ ،‬پ��رۆس��ەی هاوسەنگیی‬ ‫چ��ی��رۆك ت��ێ �ك‌دەدا و ه��ەم��ان لەقتەش رۆڵی‬ ‫هاوسەنگكەری گ���ەاڵڵ���ە(‪ )Plot‬وەئەستۆ‬ ‫دەگرێ‪.‬‬

‫ئ������������������ەو‬ ‫باسۆك(مفصل)‬ ‫ە گ����ێ����ڕان����ەوەی����ی����ە‬ ‫ج���ی���اوازان���ەی ك��ە ت����ۆدۆرۆف‬ ‫وەك ب��اس��ۆك��ی پێكهێنەری ه��اوس��ەن��گ��ی و‬ ‫ناهاوسەنگی لە گەاڵڵەیەكدا پێناسەیان دەكا‪ ،‬لە‬ ‫ه���اوك���ات دێن‪.‬‬ ‫كورتیلە چیرۆكدا‬ ‫ب����ۆچ����وون����ە‬ ‫ب����ە پێی ئە م‬ ‫چۆ نیە تیی‬

‫دووهەم‪:‬‬ ‫ه�������ەر‬ ‫ئ��������ەو‬ ‫ت�����اق�����ە‬

‫ەحموودزادە‬

‫گ��ەاڵڵ��ەی��ەش ل��ەب��ەر ئەوەی‬ ‫دوو پاژە سەرەكییەكەی لە یەك پاژدا جێ‬ ‫كردۆتەوە‪ ،‬چڕتر و تێك‌پەستراوترە‪.‬‬ ‫ئ���ەو ت���ی���ۆرەی س�����ەرەوە دەش����ێ تا‬ ‫ڕادەیەكی زۆر لە ڕاستییەوە نێزیك بێ‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەگەڵ ئەوەشدا گەلێ كورتیلە چیڕۆكی‬ ‫وا هەن كە لەبەر تێك‌پەستراویی زۆریان‪،‬‬ ‫ل��ەج �ێ‌دا خ��اوەن��ی گ��ەاڵڵ��ە ی��ان هەڵكشان‬ ‫و داك��ش��ان نین و چەمكی غافڵگیری‬ ‫نایانگرێتەوە‪ .‬هەر لەم چیڕۆكی «هەور‬

‫«خۆی و دایكی بوون‪ ،‬تاك و تەنیا‪.‬‬ ‫هەفتەیەك بوو مام حاجیی گەڕەك رووی‬ ‫خۆشی پێشان دەدا‪ .‬رۆژێ���ك ك��ە ل��ە خەو‬ ‫هەستا دیتی بووەتە كوڕی مام حاجی‪».‬‬ ‫بەاڵم لە چیرۆكێكی تردا پڕشنگێكی‬ ‫وا نابیندرێ‪ .‬با پێكەوە وەیخوێنین‪:‬‬ ‫«گوتی خۆشم دەوێ��ی‪ ،‬كچۆڵەكە‬

‫بێچارە القەكانم نازانن‬ ‫روو لە كوێ كەن!‬ ‫چاوەكانی بەسەرمدا قورسایی دەكەن و هەنگاو بە هەنگاو‬ ‫بە شوێنمدا دێت‪ .‬كە ئاوڕ دەدەمەوە نایبینم نازانم كوا بەاڵم‬ ‫تا دێ ئەم چاوانەی قورستر دەبن‪ .‬لە سەری شەقامێك‬ ‫ڕادەوەستم چراكانی ساڵوەگەڕی دەیەی فەجر هموو واڵتیان‬ ‫رووناك داگیرساندووە و چاكتر وەدیار دەكەوم‬ ‫مریەم قازی‬ ‫دەزانم هەر ئێستا خەریكە سەیری روانینی من‬ ‫دەكات‪ .‬دەزانێ خەریكم بە هاچەرەكانی نێو جیرفانم‬ ‫كایەدەكەم و هێندێك وردە شتی بنی جیرفانم چوونەتە بنی‬ ‫نینۆكەكانم‪ .‬دەزانێ ئەم خۆراژاندنەم لە چییە‪ ،‬دەزانێ لە ماڵێ‬ ‫پەلەم كرد و دەستم بە ئاو نەگەیاند‪ ،‬تەنانەت ئاگای لێبوو‬ ‫چەندە بەماتی دەستم بە گنجەكانی سەر دم و چاومدا هێنا‬ ‫كە دەتگووت یەكەمجارە لە ئاوێنەكەی رووبەڕوومدا دەیبینم!‬ ‫تاكسییەك دێ‪ ،‬رای ناگرێ! من نەمزانی بۆ رای نەگرت‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو ئاگای لێبوو لەبیرم نەبوو دەستی لێهەڵێنم! بە پێیان‬ ‫وەڕێ دەكەوم؟ نازانم بەاڵم كە گەیشتمە سەری كۆاڵنێكی تر‬ ‫و یەكێك لە دۆستەكانم دەستی لێهەڵێنام وەخۆم هاتمەوە و‬ ‫گەیشتبوومە سەری چوارڕێیانێك‪ .‬سەمای نووری چراكان‬ ‫بە دەیان رەنگی جۆراوجۆر دەگەڵ ئەم قوڕ و لیتاوەی‬ ‫ماشێنێك دەیپڕژێنێتە سەر لیباسەكانم و لەبەر خۆمەوە‬ ‫كەس نازانێ دەڵێم چی تووڕەم دەكات‪ .‬تووڕە؟ بڕیاڕێكێ‬ ‫ترم دابوو بەخۆم ‪ :‬چەند رۆژێك بوو تەمام گرتبوو تووڕە‬ ‫نەبم و پشووم لەسەر خۆم بێت بۆ ئەوەی وا نیشانبدەم‬ ‫كە ئەم چاوە قورسانە دەیانەوێت‪ .‬ئەم چاوە نادیارانە‬ ‫زۆر قورسن بەاڵم خۆ من نەمدیون بۆچی پێم وابوو؟ ئەو‬ ‫ئاگای لەم سورت و خورتەی بەرخۆم بوو و بۆیە ناتوانم‬ ‫نیشانەكانی پرسیار و وشەی گوماناوی لە بەرابەر ئەم دیار‬ ‫و نادیارە دابنێم‪ .‬ئەو هەموو شتێكێ دیاری كردوە و تەنانەت‬ ‫پێشوێنەكانیشم دەپشكنێ‪ .‬هەموو ئەوانەی چاوم لێدەكەن‬ ‫دەبینێ‪ .‬نەختێك سەرم لەگێژەوە دێ‪ ،‬ناكەوم ‪ .‬باران دایداوە‬ ‫و چراكان زیاتر سەمادەكەن و ئەگەرچی شەو ئاپۆرەی‬ ‫هەموو شتێكی داوە بەاڵم هیچ شتێك ون نییە چەترێك‬ ‫لەسەرم هەڵدەدرێ و بە دەست بۆ الی ماشێنێك رێنوێنیم‬ ‫دەكات كە چەند هەنگاو ئەوبەرتر رایگرتووە‪ .‬دەزانێ‬ ‫لەوانەیە بەربمەوە‪ .‬هیچ شتێك چاك نایەتە زەینم نازانم‬ ‫ئەو چی لێهات بۆم گرینگ نییە تەنیا ئەوەندە دەزانم پێم‬ ‫خۆشە لە شوێنێكدا پشوویەك بدەم لە بیرم نییە بۆچی‬ ‫هاتبوومە دەرێ بەاڵم كە لە نێو پێچاوپێچی شەقامەكاندا‬ ‫ون دەبووم وەبیرم هاتەوە هاتبووم دوو نانی گەرم‬ ‫وەرگرم و لە بەر چاوی ئەو كە دەیزانی چایەكەشم دەم‬ ‫كردووە بە بێدەنگێك بیخۆم ‪ .‬لە زەینم ڕاماوە ودەزانێ‬ ‫چەندەم بەتەنێیی پێ ناخۆشە كە چی من ئەو هەرنابینم‬ ‫و گوێیەكانیشم لە وەی گرانترن تا هیچ شتێك ببیسم‪.‬‬ ‫هیچ شتێك نابیسم؟؟ ئەی دیتن چی؟ دەیبینم؟ نازانم بەاڵم‬ ‫هەموو شت لە سەرسەرم و لە زەینمدا لە دەورووبەرمدا‬ ‫شەپۆل دەدەن‪ .‬ئەرێ شەپۆل دەدەن‪...‬و بەسەر شەپۆلەكاندا‬ ‫هەموو شتێك دەڕوا تەنانەت هەناسەكانم و ژمارەی‬ ‫لێدانەكانی دڵیشم! ئەرێ نانم وەرگرتووە ؟ خوا بزانێ !‬ ‫ئەویش دەزانێ!‬ ‫‪maryamghazi.blogfa.com‬‬

‫تێك‌پە ستر ا نی‬ ‫ئ���ەو چیرۆكانە‪،‬‬ ‫ب����������������ەو‬ ‫شێو ە یە‬ ‫دادەن���رێ‬ ‫ك��������������ە‬ ‫ی����ەك����ەم‪:‬‬ ‫كورتیلە چیرۆك لە جیاتی چەند‬ ‫گەاڵڵەی بەرودوا تەنیا یەك‬ ‫گە اڵ ڵە یا ن‬ ‫ه��ەی��ە‪.‬‬

‫و مانگ»ە دا هەر چەندە لەگەڵ چەشنێك‬ ‫غافڵگیری لە دەركەوتنی ئازاری كەسایەتیی‬ ‫منداڵی چیرۆكەكە الی خوێنەر بەرەوڕووین‪،‬‬ ‫بەاڵم لە راستیدا دەبێ دانی پێدابێنین كە ئەم‬ ‫چەشنە چیرۆكانە‪ ،‬شتێكی جیا ل��ەو جۆرە‬ ‫غافڵگیركردنەیان تێدایە‪.‬‬ ‫ل��ێ��رەدا دەم����ەوێ پ��ەن��ا ب��ب��ەم��ە بەر‬ ‫پێناسەیەك كە «ئاندرێ برێتۆن» لەبارەی‬ ‫چەمكی وێنە یان ئیماژەوە دەریبڕیوە‪ .‬برێتۆن‬ ‫دەڵێ‪« :‬ئەگەر لە ڕووب��ەڕوو بوونەوەی دوو‬ ‫شت(دوو وشە‪ ،‬دوو ڕستە‪ ،‬دوو حاڵەت و‪...‬‬ ‫تاد) دا كردەی سێیەم بخوڵقێ بەوە دەڵێین‬ ‫وێنە‪».‬‬ ‫فەلسەفەزان و رەخنەگرێكی ئێرانی‬ ‫(دكتۆر زیائی مووەحید) لە شی ‌كردنەوەی‬ ‫تیۆرەكەی برێتۆن ـ دا دەڵێ‪« :‬وتەكەی‬ ‫برێتۆن ل��ە دوو تەلی ك��ارەب��ا دەچێ‬ ‫كە كاتێ ب��ەری��ەك ك��ەون‪ ،‬بە هۆی‬ ‫جیاوازیی بارەكەیان ئاورینگێكیان‬ ‫ل��ێ��ه��ەڵ��دەب��ێ‪ .‬ئ���ان���درێ برێتۆن‬ ‫ب����ەو ئ��اوری��ن��گ��ە دەڵێ‬ ‫«پڕشنگی وێ��ن��ە»‪ ،‬لە‬ ‫كاتێك‌دا ئەگەر دوو تەل‬ ‫ئەلكترۆنیان پێنەبێ وەك دوو‬ ‫كوچكە بەرد یان دوو تۆاڵشە دار‬ ‫كە بەریەك بكەون سارد و بێدەنگ‬ ‫دەمێننەوە و هیچ كردەی سێیەمیان‬ ‫لێ دروست نابێ‪ .‬دەكرێ ئەمە لەگەڵ‬ ‫دوو یەكەی كەالمیدا ب��ەراورد بكرێ‬ ‫كە لە شێعرێكدا ‪ /‬یان لە بەرهەمێكی‬ ‫جگە لە شێعردا‪ /‬لە ڕووب��ەڕوو بوونەوەدا‬ ‫نەتوانن فەزایەكی نوێ و چەمكێكی لە‬ ‫دەرەوەی بوونی خۆیان بخوڵقێنن‪]1[.‬‬ ‫بۆ بەدیهێنانی تیۆری دووەم لەمەڕ‬ ‫كورتیلە چیرۆكانەوە دەكرێ بۆچوونی ئاندرێ‬ ‫برێتۆن بكەینە بنەما‪ .‬كورتیلە چیرۆك زیاتر‬ ‫هەڵگری وێنەیەكن كە پڕشنگی وێنەیان لێ‬ ‫بەرز دەبێتەوە‪ .‬پڕشنگێك كە لە تێك‌بەزین و‬ ‫رووب��ەڕوو بوونەوەی دوو دیمەن‪ ،‬دوو قسە‬ ‫یان دوو حاڵەت پەیدا دەبێ و گەلێ جار‬ ‫ئەو تێك‌بەزین و رووب��ەڕوو بوونەوەیە جۆرە‬ ‫غافڵگیرییەكیش ب��ەره��ەم دێنێ‪ .‬دەكرێ‬ ‫تیۆری یەكەم بخەینە نێو تیۆری دووەمەوە‪.‬‬ ‫بەو مانایە كە هەندێ جار رووبەڕوو بوونەوەی‬ ‫دوو ك��ردەی كەالمی دەتوانێ ببێتە هۆی‬ ‫هاوزەمانیی هەڵكشان و داكشان یان گرێ‬ ‫تێ‌خستن و گرێ كردنەوە لە چیڕۆكدا‪.‬‬ ‫ب��اش��ی��ی ئ���ەم ڕای����ە‪ ،‬ی���ەك���ەم‪ :‬لە‬ ‫هەمەگیر بوونی دایە و دووەم‪ :‬لە ئاشكرا‬ ‫كردنی ئەو رۆڵەیە كە كورتیلە چیرۆك بۆ‬ ‫لێك نێزیك ك��ردن��ەوەی دوو ب��واری شێعر و‬ ‫چیرۆك لە ئەستۆی‌ دایە‪ ،‬چونكە هەروەك‬ ‫دەزانین وێنە یان ئیماژ بابەتێكە كە زیاتر لە‬ ‫بواری شێعردا باسی لێدەكرێ‪ ،‬ئێستا هەمان‬ ‫بابەت لە بارەی چەشنێك چیرۆكەوە بەكار‬ ‫دەهێنرێ‪ ،‬لە ئەنجامدا دەكرێ ئاماژە بە دوو‬ ‫جۆر وێنە‪ ،‬واتە وێنەی شاعیرانە و وێنەی‬ ‫داستانیی بكەین كە بنەمای هەردووكیان‬ ‫یەك شتە‪ .‬كەوابوو دەتوانین بڵێین یەكێ لە‬ ‫بەهێزترین ئامرازەكانی دەرخستنی بەهێزی‬ ‫و الوازیی كورتیلە چیرۆكێك‪ ،‬دیاریكردنی‬ ‫هەڵبوون یان هەڵنەبوونی ئەو پڕشنگەیە كە‬ ‫برێتۆن باسی دەكا‪ .‬ئەم چیڕۆكەی خوارەوە‬ ‫پڕشنگێكی وای لێهەڵدەبێ‪:‬‬

‫پێكەنی‪ .‬گوتی‪ :‬دایكم ح��ەز دەك��ا ببی بە‬ ‫بووكی‪ .‬كچۆڵە دیسان پێكەنی‪ .‬گوتی‪ :‬سوار‬ ‫بە با گەشتێك لێبدەین‪ .‬كچۆڵە س��وار بوو‪.‬‬ ‫سبەینێ بەپەنا كچۆڵەدا تێپەڕی بێ‌ئەوەی‬ ‫هیچ بڵێ‪ .‬ئاخر دایكی كوڕە پار مردبوو‪».‬‬ ‫ل��ە چ��ی��رۆك��ی م��ان��گ و هەوردا‬ ‫دوو ب��ەش��ی ب�������ەرودوای چ��ی��رۆك��ەك��ە بە‬ ‫شێوەیەكی ك��اری��گ��ەر رووب�����ەڕووی یەكتر‬ ‫دبنەوە و پڕشنگێك لەو رووبەڕوو بوونەوەیە‬ ‫ل��ە دەق��ەك��ەوە ه��ەڵ��دەب��ێ‪ .‬بەشی ی��ەك��ەم لە‬ ‫دەسپێكی چیرۆكەوە تا سەرەتای ئەم دێڕەیە‪:‬‬ ‫«كوڕیژگە لە ژێر لێفەكە هاتە دەر و لە‬ ‫گوێسوانەی بانەكە نێزیك ب��ۆوە‪ ».‬بەشی‬ ‫دووەم ل��ەم دێ��ڕان��ە پێكدێ‪« :‬ڕووی كردە‬ ‫مانگ و لە كاتێكدا كوڵەگڕووی لە ئەوكێ‬ ‫مابوو هاواری كرد‪ :‬خوایە‪ ...‬بابم بۆ بێنەوە‬ ‫ماڵێ‪».‬‬ ‫سەرەنجام ئەم دوو یەكە كەالمییە‪،‬‬ ‫كردەی سێیەم دەخوڵقێنن‪ .‬كردەیەك كە ئێوە‬ ‫دەتوانن بە هەستی خوێنەر لەو كەشفەی‬ ‫دابنێن ك��ە چ��ۆن نەمانی ب���اوك‪ ،‬كوڕەكە‬ ‫سەراسیمە دەكا‪.‬‬ ‫بەم حاڵەوە چیرۆكی هەور و مانگ‬ ‫بە دەست دەردێكەوە دەناڵێنێ كە لەڕاستیدا‬ ‫زۆرب��ەی چیڕۆكە مینی‌ماڵەكان دوچاری‬ ‫دەبن‪ ،‬ئەویش دەردی ساكاریی و ناتەكنیكی‬ ‫ب��وون��ە‪ .‬ب��ەو مانایە ك��ە ه��ەر ئ��ەو كاتەی‬ ‫چیرۆك‌نووس پێی وایە توانیویە پڕشنگی‬ ‫وێنەكە هەڵبكا‪ ،‬چیرۆك تووشی مەیین و‬ ‫ڕاوەستان دەكا و ئیتر لەو مەودا بەرتەسكەدا‬ ‫دەرف��ەت��ی ك��اری تەكنیكی و وردەك���اری‬ ‫لە دەس��ت دەدا‪ .‬هەرچەندە چیرۆك‌نووسی‬ ‫داهێنەر و بەتوانا لەو مەیدانە بەرتەسكەشدا‬ ‫گەلێ جار كاری تەكنیكیی خۆی دەكا‪.‬‬ ‫دەتوانین ئ��ام��اژە بە چیرۆكێكی «میترا‬ ‫ئێلیاتی» لە كۆمەڵە چیرۆكی «مادمازێل‬ ‫كەتی» بكەین‪ .‬بە هەڵكەوت تێمی چیرۆكی‬ ‫«دەمێنینەوە لە ناو تاریكی دا»ش هەمان‬ ‫مەزموونی چیڕۆكی «هەور و مانگ»ە‪.‬‬ ‫منداڵێك كە باوكی خۆی نەماوە‬ ‫لەگەڵ دایكی و زڕباوكیدا دەژی بەاڵم‬ ‫ه��ەل��ێ��ك��ی ف��ۆڕم��ی��ك ك���ە چیرۆك‌نووس‬ ‫دەی��ق��ۆزێ��ت��ەوە بریتییە ل����ەوەی جامێكی‬ ‫وێنە(قاب) دەكاتە بگێڕەوەی چیرۆكەكە‪،‬‬ ‫ج��ام��ی وێ��ن��ەی ب��اوك��ی م��ن��داڵ��ەك��ە ك��ە لە‬ ‫ژووری خەوتنی منداڵەكەیە‪ .‬بەكار هێنانی‬ ‫ئ��ەم تەكنیكە‪ ،‬س��ەرل��ەرب��ەری پێكهاتەی‬ ‫چیرۆكەكە تووشی ئاڵوگۆڕ دەكا‪:‬‬ ‫«ك��ە دەرگ��ە دەك��ات��ەوە‪ ،‬رووناكی‬ ‫دەڕژێتە سەر پەتووی كوڕەكەمان‪ ،‬كە دێتە‬ ‫ژوور‪ ،‬هەمان كراسی پەمەیی پۆشیوە‪ ،‬كە‬ ‫چاویشی بە مێزە شووشەییەكە دەكەوێ‪،‬‬ ‫دوگمەكانی دادەخاتەوە‪ ...‬مێردە تازەكەی‬ ‫لە دەرەوەڕا بانگی دەك��ا‪« :‬دیسان چیت‬ ‫لێهات؟» لە پەنا تەختەكە دادەنیشێ‪ .‬لەبەر‬ ‫مێزە شووشەییەكە چ��اوم لێدەكا‪ ،‬وێنەگر‬ ‫گوتبووی‪ :‬تكایە زەردەخەنە‪...‬‬ ‫چ����او ل���ە ك���وڕەك���ەم���ان دەك����ا‪،‬‬ ‫دەنوشتێتەوە تا پەتووەكەی رێك‌وپێك بكات‪.‬‬ ‫قژەكانی دەڕژێتە سەرشانی‪ .‬ئینجا چراكە‬ ‫دەكووژێنێتەوە و دەڕوا‪ .‬دمێنینەوە لە ناو‬ ‫تاریكیدا‪».‬‬ ‫كەوابوو وەك دواهەمین و گشتگیرترین‬ ‫دەرەنجام دەتوانین بڵێین كورتیلە چیرۆكی‬ ‫سەركەوتوو چیرۆكێكە كە بتوانێ پڕشنگی‬ ‫وێنە لە ڕووبەرێكی تەكنیكی و هونەریدا‬ ‫هەڵبكا‪ .‬چیڕۆكی ه���ەور و م��ان��گ ئەم‬ ‫پڕشنگە هەڵدەكا بەاڵم لە چوارچێوەیەكی‬ ‫ساكار و تا رادەیێ ناتەكنیكی دا‪.‬‬

‫ژمارە ‪ 579‬ـ ‪19‬ی ئاوریلی ‪2012‬‬

‫‪7‬‬


‫‪8‬‬

‫ژمارە ‪ 579‬ـ ‪31‬ی خاكەلێوەى ‪1391‬‬

‫كورد دەبێ لە رووداوەكانی سووریە‪ ،‬جێگای تایبەتی خۆی هەبێ‬ ‫شەهاب خالیدی‬

‫كۆنفرانسی دۆستانی سووریە چەند‬ ‫رۆژ لەمەوبەر بە بێ بەشداریی كوردەكانی‬ ‫سووریە و بە بەشداریی ‪ 83‬واڵتی جیهان‬ ‫لە شاری ئەستەمبوڵی توركیە بەڕێوەچوو‬ ‫و ت��ێ��دا ج��ی��ا ل����ەوەی ك��ە ئەنجوومەنی‬ ‫نیشتمانیی سووریە وەك یەكێك لە نوێنەرە‬ ‫فەرمییەكانی خەڵكی سووریە پەسەندكرا‪،‬‬ ‫ئەو ئەنجوومەنەش رایگەیاند كە ئەوان‬ ‫لەمە‏ودوا یارمەتیی ماڵی دەدەن بەو‬ ‫چەكدارانەی كە دژی رێژیمی سووریە‬ ‫ش���ەڕ دەك����ەن و ئ���ەو س���ەرب���ازان���ەی كە‬ ‫ریزەكانی هێزە ئەمنییەتیەكانی رێژیمی‬ ‫سووریە بە جێ دەهێڵن‪ ،‬كە ئەم یارمەتییە‬ ‫ماڵییە وەك حقووقی مانگانە دەبێ‪.‬‬ ‫هەرچەند ل��ەو كۆنفرانسەدا ب��اس لە‬ ‫دێموكراسی و یەكسانی لە نێوان تەواوی‬ ‫پێكهاتەكانی سووریەدا كرا‪ ،‬بەاڵم هیچ‬ ‫باسێك ل��ە دان���ی م��اف��ی ن��ەت��ەوەی��ی لە‬ ‫چوارچێوەی ئۆتۆنۆمیدا بە كوردەكان‬ ‫ن��ەك��را‪ .‬ئ��ەم��ەش ل��ە ك��ات��ێ��ك��دای��ە ك��ە لە‬ ‫كۆنفرانسی دۆستانی سووریە كە ماوەیەك‬ ‫لەمەوبەر لە واڵتی توونس بە بەشداریی‬ ‫زیاتر لە ‪ 70‬واڵتی جیهان بەڕێوە چوو‪،‬‬ ‫غەلیون باسی لە دانی مافی نەتەوەیی بە‬ ‫كوردەكانی سووریە كردبوو‪ .‬بەاڵم هەر لە‬ ‫كۆبوونەوەیەكی دیكەدا دوای كۆنفرانسی‬ ‫دۆستانی س��ووری��ە لە توونس و ب��ەر لە‬ ‫كۆنفرانسی ئەستەمبوڵ هەر لە شاری‬ ‫ئەستەمبوڵ پێك هات‪ ،‬بە هۆی ئەوەی‬

‫ك��ە هیچ حسابێك ب��ۆ ك��وردەك��ان نەكرا‬ ‫و هیچ باسێك لە مافی ك��وردەك��ان لە‬ ‫گۆڕێدا نەبوو‪ ،‬كوردەكانی سووریە هۆڵی‬ ‫كۆبوونەوەیان بە جێ هێشت‪.‬‬ ‫بانگهێشت ن��ەك��ردن��ی ك���وردەك���ان بۆ‬ ‫كۆنفرانسی ئەستەمبوڵ و باس نەكردن‬ ‫ل��ە مافی دی��اری��ك��ردن��ی چ��ارەن��ووس بۆ‬ ‫ك��وردەك��ان��ی س��ووری��ە ل��ە چوارچێوەی‬ ‫هەرێمێكی ئۆتۆنۆم و هەرجار هەڵوێست‬ ‫گرتنێكی ج��ی��اواز و ن����اڕوون ل��ە الیەن‬ ‫ئەنجوومەنی نیشتمانی سووریە‪ ،‬لە الیەن‬ ‫سیاسەتڤانان و شارەزایانی پرسی سووریەوە‬ ‫شرۆڤە و خوێندنەوەی جیاوازی لەسەر كرا‪.‬‬ ‫هێندێك لەو شارەزایانە لەسەر ئەو باوەڕەن‬

‫كە دەبوایە كورد وەك نەتەوەیەكی سەرەكی‬ ‫لە س��ووری��ەدا كە خاوەنی خ��اك‪ ،‬زم��ان و‬ ‫مێژووی خۆیەتی‪ ،‬بۆ كۆنفرانسێكی وەها‬ ‫گرینگ و چارەنووس‏ساز بانگهێشت‬ ‫كرابا و لەو كۆنفرانسەدا كە ‪ 83‬واڵتی‬ ‫جیهان تێدا ئامادە ببوون و پێداگری لە‬ ‫سەردانی ئەو مافانە بە كوردەكان كرابا‬ ‫كە پێشتر لە كۆنفرانسی توونس باسی‬ ‫لێ كرابوو‪ .‬بەاڵم بانگهێشت نەكردنیان‬ ‫ئەو شك و گومانە پێك دێنێ كە نەكا‬ ‫دیسانەكە ئ��ەو ك��ەس ی��ان الیەنانە دژی‬ ‫ك��وردان��ەی ك��اری��گ��ەر ل��ەو كۆنفرانسەدا‬ ‫بیریان لە دووپاتكردنەوەی پەیامی لۆزان‬ ‫بە دژی گەلی كورد كردبێ‪.‬‬

‫هێندێكی دیكە لە شارەزایانى پرسی‬ ‫سووریەش پێیان وایە كە گرینگی نەدان‬ ‫بە ك��ورد و پرسی ك��ورد بەتایبەتی لەو‬ ‫كۆنفرانسەدا دەگەڕێتەوە سەر ئەو هەستە‬ ‫شۆڤینیستییەی ك��ە ئێستاش هێندێك‬ ‫لە بەشدارانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی‬ ‫سووریە هەیانە و ئێستاشی لەگەڵدا بێ‬ ‫ئەگەر ئەمانە دەسەاڵتیان هەبێ‪ ،‬هەوڵی‬ ‫بۆ دامەزراندنی دەسەاڵتێك لەسەر بنەمای‬ ‫یەك خاك‪ ،‬یەك زمان و یەك ئااڵ دەدەن‪.‬‬ ‫بەاڵم سەرەڕای ئەو بیرە شۆڤینیستییەی‬ ‫كە هێندێك لە بەشدارانی ئەنجوومەنەكە‬ ‫هەیانە بە هۆی ئەوەی كە ئەنجوومەنی‬ ‫نیشتمانی سووریە لەو قۆناغە هەستیارەدا‬

‫پێویستیی بە بەشداریی ت��ەواوی هێز و‬ ‫الیەنە سیاسییەكانی سووریە لەو شۆڕشەدا‬ ‫هەیە و بانگهێشت نەكردنی ك��ورد لە‬ ‫قازانج و بەرژەوەندیی خێراتركردنی رەوتی‬ ‫خەبات و شۆڕشی سووریەدا نەبوو‪ ،‬بۆیە‬ ‫دوای كۆنفرانسی ئەستەمبوڵ هیالری‬ ‫كلینتۆن پێوەندیی تەلەفۆنی بە سەرۆكی‬ ‫ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریەوە‬ ‫كرد و پێداگریی لەسەر مافی كوردەكان‬ ‫دوای رووخانی دەسەاڵتی سووریە كرد‪.‬‬ ‫ك��ۆی ئ��ەم هەڵوێستە ج��ی��اواز‪ ،‬دژ بە‬ ‫یەك و لێاڵنە ئەوەمان پێ دەڵێ كە هێز‬ ‫و الیەنە سیاسییەكانی ك��وردی سووریە‬ ‫لەو قۆناغە هەستیار و چارەنووس‏سازە و‬ ‫لە بەرامبەر پیالنە شاراوە و ئاشكراكانی‬ ‫نەیارە هەرێمی و نێوخۆییەكانیدا دەبێ‬ ‫سیاسەتێكی زۆر عاقاڵنە و ژیرانە لەسەر‬ ‫بنەمای قازانج و بەرژەوەندیی نەتەوەیی‬ ‫بە دوور لە بەرژەوەندیی تەسكی حیزبی و‬ ‫كێشەی نێوخۆیی بگرنە پێش‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫كە وەك الیەنێكی بەهێز و خ��اوەن یەك‬ ‫پ��رۆگ��رام و ی��ەك ستراتیژی ل��ە ئاستی‬ ‫ناوچەیی و نێونەتەوەییدا دەر بكەون‪،‬‬ ‫چوونكە تەنیا یەكگرتن و پێكەوەبوون‬ ‫رەمزی سەركەوتنیان و كۆتاییهێنان بەو‬ ‫هەموو نەهامەتی و ئێش و ئازارانەیە‬ ‫كە گەلی ك��ورد بە درێ��ژای��ی دەسەاڵتە‬ ‫دیكتاتۆر و س��ەرەڕۆی��ە ی��ەك ل��ە دوای‬ ‫یەكەكان چێشتوویەتی‪.‬‬

‫زستان بە هەموو سارد و سڕییەكانەوە تێدەپەرێ و رووڕەشی‬ ‫بۆ خەڵووز دەمێنێتەوە!‬

‫دارا ناتق‬

‫تیرۆریزم یەكێك لەو دیاردانەیە كە رێژیمی‬ ‫مرۆڤكوژی كۆماری ئیسالمی باوەڕێكی‬ ‫قووڵی پێی هەیە و وەك ئیدەئاڵترین میكانیزم‬ ‫و ستراتیژی بۆ سەركوتی موخالیفان و‬ ‫پاراستنی ن��ی��زام و م��ان��ەوەی دەسەاڵتی‬ ‫نگریسی خۆی پێڕەوی دەكات‪.‬‬ ‫ب��ە دوای ش��ۆڕش��ی گ��ەالن��ی ئ��ێ��ران لە‬ ‫ساڵی ‪1357‬ی هەتاوی بەمالوە‪ ،‬تیرۆریزم‬ ‫بەشێكی دانەبڕاو بووە لە سیاسەتی ئێران‪.‬‬ ‫كاربەدەستانی پایەبەرزی ئەو رێژیمە بە‬ ‫گشتی ل��ەس��ەر ئ��ەو ب���اوەڕەن ك��ە كوشتن‪،‬‬ ‫بارمتەگرتن و بۆمبدانان و تەقاندنەوە بۆ‬ ‫گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەكانی رێژیم‬ ‫ل��ە ئاستی نێوخۆیی و دەرەوەی واڵتدا‬ ‫كەرەستەیەكی یاسایین‪ ،‬لەو ڕووەوە ئێران‬ ‫رێژیمێكی تیرۆریستییە‪.‬‬ ‫خومەینی لە هەڵویستێكی نامرۆڤانەدا‬ ‫ب���ە دوور ل���ە ه����ەر چ��ەش��ن��ە ع�����ورف و‬ ‫یاسایەكی ن��ێ��ون��ەت��ەوەی��ی و پرەنسیپێكی‬ ‫ئەخالقی فەرمانی قەدەغەكردنی رێكخراوە‬

‫سیاسییەكان و‬ ‫رۆژنامەكانی‬ ‫دەرك��������������رد و‬ ‫ه��������ەروەه��������ا‬ ‫ب���������ڕی���������اری‬ ‫ج���ی���ه���ادی بە‬ ‫دژی گەلی‬ ‫كورد و كوشتن‬ ‫و سەركوتی‬ ‫ئازادیخوازانی‬ ‫و اڵ تە كە ما نی‬ ‫راگەیاند‪ .‬پاش‬ ‫دەرچوونی ئەو‬ ‫ف���ەرم���ان���ە‪ ،‬تا‬ ‫هەنووكەش تاریكپەرەستانی ئاخوندی لە‬ ‫ماوەی زیاتر لە سێ‌ دەیە لە دەسەاڵتداریی‬ ‫خۆیاندا بە پراكتیزەكردنی بیری تیرۆریستیی‬ ‫خۆیان بە س��ەدان كەس لە ئازادیخوازانی‬ ‫واڵتەكەمان بە تایبەتی رێبەرانی پایەبەرزی‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی بە‬ ‫شێوەی جۆراوجۆر و لەسەر مێزی ئاشتی‬ ‫و دیالۆگ لە دەرەوە و لە نێوخۆشدا تیرۆر‬ ‫كردووە‪.‬‬ ‫رێژیمی كۆماری ئیسالمی بەتایبەتی‬ ‫پێی واب��وو كە بە تیرۆركردنی د‪.‬قاسملوو‬ ‫تەڤگەری ئازادیخوازیی نەتەوەی كورد لە‬ ‫كوردستانی رۆژه��ەاڵت تووشی ئاشبەتاڵ‬ ‫یان النیكەم بە رادەیەكی بەرچاو تووشی‬ ‫بێ‌هیوایی و الوازی دەبێت‪ ،‬بەاڵم قوتابی‬ ‫مەكتەبی دێموكرات‪ ،‬د‪.‬سادق شەرەفكەندی‬ ‫وەكوو كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ‪ ،‬لێبڕاو‪،‬‬ ‫ن��اس��راو و ن��ەت��ەوەپ��ەرەس��ت و گرینگتر لە‬ ‫هەمووی ئاكادێمیست و دیپلۆمات و ئاشنا‬

‫ل��ەگ��ەڵ ب����ارودۆخ و سیاسەتی جیهانی‪،‬‬ ‫ناوچەیی و كوردستانی‪ ،‬ئ��ااڵی خەباتی‬ ‫ش��ەك��اوە راگ���رت و ئ��ەم��ەش ب��وو ب��ە هۆی‬ ‫ئ��ەوەی كە رێژیم هەست بە مەترسییەكی‬ ‫گەورە بكات‪ ،‬چوونكە ئەمە بە پێچەوانەی‬ ‫خواستی ك��ۆم��اری تێرور ب��وو‪ ،‬ه��ەر بۆیە‬ ‫ج��ارێ��ك��ی دی��ك��ە رێ��ب��ەری ئازادیخوازیی‬ ‫نەتەوەكەمان بووە ئامانجی تیرۆری رێژیم‪.‬‬ ‫بۆیە هەر زۆر زوو دڕندەكانی نیشتەجێی‬ ‫ج��ەم��اران‪ ،‬ئ��ەو شەمشەمە ك��وێ��ران��ەی كە‬ ‫ل��ە ترسی روون��اك��ی خ��زاب��وون��ە ئەشكەوتە‬ ‫تاریكەكانی بیر و هزری چاخە كۆنەكان‪،‬‬ ‫دەنگی دلێر و سیمای بەهەیبەتی رێبەر‬ ‫و خ��ەب��ات��ك��اری ب��ە ورە و شۆڕشگێڕی‬ ‫ئازادیخوازیی نەتەوەكەمان‪ ،‬دوكتور سادق‬ ‫شەرەفكەندییان پێ‌ تەحەمول نەكرا و لە‬ ‫ڕۆژی ‪26‬ی خەرمانانی ساڵی ‪1371‬ی‬ ‫ه��ەت��اوی‪ ،‬تاقمێك لە خوێنڕێژانی خۆیان‬ ‫و چڵكاوخۆرانی حیزبۆڵاڵی بەرەو بێرلین‬ ‫ب��ەڕێ‌ ك��رد و لە ریستورانی میكونووس‬ ‫ل��ە ك��ات��ی ب��ەڕێ��وەچ��وون��ی كۆبوونەوەی‬ ‫ه��ێ��زە ئ��ێ��ران��ی��ی��ەك��ان��دا‪ ،‬رێ��ب��ەری گەورەی‬ ‫نەتەوەكەمانی شەهید كرد‪.‬‬ ‫تیرۆرێك كە بە پێچەوانەی تیرۆرەكانی‬ ‫دی��ك��ەی رێ��ژی��م‪ ،‬شەپۆلێكی ب��ەری��ن��ی لە‬ ‫هاوخەمی و هاوسۆزی دروست كرد‪ ،‬واتە لە‬ ‫پرۆسەی بەرۆژەڤكردنی پەروەندەی تیرۆرەكە‬ ‫و دادگاییكردنەكەیدا ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‬ ‫و دڵ��س��ۆزان��ی ئێرانی و بیانی هاوكاری‬ ‫ت��ەواوی��ان ل��ەگ��ەڵ دادگ���اك���ەدا ك���رد‪ .‬هەر‬ ‫بۆیە بە هاوكاریكردنی سەرجەم الیەنەكان‪،‬‬ ‫سەرەڕای هەوڵی زۆری كۆماری ئیسالمی‬ ‫بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی ئەو دادگایە‪،‬‬

‫لقێكی سەربەخۆی دادگای بەرزی بێرلین‬ ‫لە دادگاییەكی بە ت���ەواوی سەربەخۆ و‬ ‫عاداڵنەدا كە نزیك بە ‪ 5‬ساڵی خایاند و‬ ‫پاش گوێدان بە شایەتیدانی نزیك بە ‪180‬‬ ‫كەس و تاوتوێكردنی هەزاران الپەڕە بەڵگەی‬ ‫موستەنەد‪ ،‬رێكەوتی ‪22‬ی خاكەلێوەی‬ ‫‪1376‬ی هەتاوی‪ ،‬لە بڕیارێكی مێژووییدا‬ ‫كاربەدەستانی پایەبەرزی رێژیمی ئێرانیان‬ ‫بە گەاڵڵەداڕێژ و بەڕێوەبەری تیرۆرەكە‬ ‫مەحكووم كرد و «واواك»ی بە تاوانبار‬ ‫و هاوبەش لەم تیرۆرەدا ناساند‪ ،‬هەروەها‬ ‫حوكمی دەستبەسەركرانی نێونەتەوەیی بە‬ ‫دژی علی فەالحیان‪ ،‬وەزی���ری ئەوكاتی‬ ‫ئیتالعاتی ئێرانی راگەیاند‪.‬‬ ‫ئاكامی ئ��ەو دادگ��ای��ە ئ��ەوەی سەلماند‬ ‫كە تیرۆر بەشێكی سەرەكی لە چییەتی‬ ‫و پێكهاتەی دەس��ەاڵت��داری و ئۆتۆریتەی‬ ‫خ��ۆس��ەپ��ێ��ن��ەران��ەی ك��ۆم��اری ئیسالمیی‬ ‫ئێرانە‪ ،‬هەروەها لە دەقی حوكمەكەدا باس‬ ‫لە سیستمی جینایەت و ت��ی��رۆری رێژیم‬ ‫دەكرێ‌ كە چۆن و بە چ شێوەیەك بەرنامەی‬ ‫لەنێوبردنی هەموو نەیارانی خۆی داڕشتووە‬ ‫و لەو پێناوەشدا لە هەر جۆرە كەرەستەیەكی‬ ‫تیرۆریستی كەڵك وەردەگرێت‪.‬‬ ‫ح��وك��م��ی دادگ�����ای م��ی��ك��ۆن��ووس بوو‬ ‫ب��ە نوختە وەرچ��ەرخ��ان��ێ��ك��ی گرینگ بۆ‬ ‫لێكۆڵینەوە ل��ەو ك��ارب��ەدەس��ت��ان��ەی ئێران‬ ‫كە نەتوانن ل��ەوە زیاتر درێ��ژە بە تیرۆری‬ ‫نێونەتەوەیی بدەن‪ ،‬بڕیارێك كە بوو بە هۆی‬ ‫ریسوایی زیاتری رێژیم لە ئاست بیروڕای‬ ‫گشتیداو روخساری تیرۆریستیی كۆماری‬ ‫ئیسالمی بە جیهان ناساند و زۆرێ��ك لە‬ ‫واڵتانی ئورووپایی و جیهانی بە نیشانەی‬

‫مەحكوومكردنی ئەم تێرۆرە باڵویزەكانیان لە‬ ‫تاران كشاندەوە و زۆرب��ەی واڵتانی جیهان‬ ‫و كەسایەتی و رێكخراوە مرۆڤدۆستەكان‬ ‫كۆماری ئیسالمییان وەك ئەنجامدەری ئەو‬ ‫تیرۆرە مەحكووم كرد‪.‬‬ ‫بڕیاری دادگای میكونووس راستییەكی‬ ‫حاشاهەڵنەگر لەو جینایەت و تاوانانەی‬ ‫ك���ۆم���اری ئ��ی��س�لام��ی ب���وو ك��ە تەنانەت‬ ‫كاربەدەستانی رێژیمیش ناتوانن حاشا لەو‬ ‫ك��ردەوە دزێ��وەی خۆیان بكەن و لە دوایین‬ ‫وتەكانی یەكێك لە بەرپرسانی رێژیم بە‬ ‫نێوی «عەباس سەلیمی نمین» باس لە‬ ‫رۆڵی رەفسنجانی لە تیرۆری ریستورانی‬ ‫میكونووس و تەقاندنەوەی بنكەی نیزامی‬ ‫ئامریكا لە عەرەبستان و‪ ...‬هتد دەكات‬ ‫و هەڕەشەی ئ��ەوە دەك��ات و دەڵێت ئەگەر‬ ‫هاشمی بێدەنگ نەبێت زۆرێك لەو تیرۆر و‬ ‫جینایەتانەی كە لە سەردەمی سەركۆماریی‬ ‫ئ���ەو و ب��ە ب��ڕی��اری ن���اوب���راو و ل��ە الیەن‬ ‫وەزیری ئەوكاتی ئیتالعاتی ئێران (عەلی‬ ‫فەالحیان) ب��ەرێ��وەچ��وون‪ ،‬ئاشكرا دەكات‪.‬‬ ‫راستییەك ك��ە دوات���ر رەفسەنجانی دانی‬ ‫پێدانا و رایگەیاند كە ئەم كردەوەیە كاری‬ ‫«عەواملی خودسەر» لە نێو رێژیمدا بووە‪،‬‬ ‫ێ بە‬ ‫واتە ناوبراو بەو جۆرە قسانە دەیهەو ‌‬ ‫شێوەیەكی زۆر بێشەرمانە بێئاگایی خۆیان‬ ‫لەو تێرۆرەدا نیشان بدات‪ .‬جینایەتگەلێكی‬ ‫كە دوای دەیان ساڵ حاشالێكردن لە الیەن‬ ‫ئەنجامدەران و بەرپرسانی رێژیمەوە‪ ،‬هەنووكە‬ ‫خۆیان دانی پێ دەنێن‪ .‬كوردگوتەنی زستان‬ ‫بە هەموو سارد و سڕییەكانەوە تێدەپەرێ و‬ ‫رووڕەشی بۆ خەڵووز دەمێنێتەوە‪.‬‬


‫ژمارە ‪ 579‬ـ ‪19‬ی ئاوریلی ‪2012‬‬

‫گواڵڵە كەمانگەر‬ ‫دەسپێكی شۆڕشی فەرهەنگی لە ئێراندا‬ ‫دەگ��ەڕێ��ت��ەوە ب��ۆ ن����ەورۆزی ‪ ١٣٥٩‬و ئەو‬ ‫پەیامەی كە خومەینی لەودا پێداگری لەسەر‬ ‫پێویستیی شۆڕشێكی فەرهەنگی لە ئێراندا‬ ‫كرد‪ ،‬لەو پەیامەدا راشكاوانە رایگەیاند كە‬ ‫مەبەست لە شۆڕشی فەرهەنگی دەركردنی‬ ‫مامۆستایانی ب��ە وت���ەی ئ��ەو بەستراوی‬ ‫رۆژهەاڵت و رۆژئاوا بوو بۆ ئەوەی زانستگا‬ ‫ببێت بە شوێنێكی باش بۆ داڕشتنی زانستی‬ ‫بااڵی ئیسالمی‪.‬‬ ‫پاش ئەو پەیامە لە دواهەمین رۆژەكانی‬ ‫خاكەلێوەی هەمان ساڵدا‪ ،‬سێ رۆژ دەرفەت‬ ‫ب��ۆ ك��ۆك��ردن��ەوەی دەف��ت��ەر و تەشكیالتی‬ ‫هەموو رێكخراوە زانستگاییەكان دیاری كرا‪،‬‬ ‫هەموو رێكخراوەكان بە سێ رۆژ لە زانستگا‬ ‫دەرك��ران و پاش ئەو هێرشە كتوپڕە هەموو‬ ‫زانستگاكانی ئێران بۆ ماوەی نزیك بە سێ‌‬ ‫ساڵ داخران‪.‬‬ ‫ئەمە بەشی دی��اری ئ��ەو شۆڕشەیە كە‬ ‫گەلێك جار بیستوومانە‪ ،‬ب��ەاڵم ئ��ەوەی كە‬ ‫ئ��ی��دەی وەه���ا شۆڕشێك ل��ە ك��وێ��وە ه��ات و‬ ‫مێژووی ك��ردەوەی لەو چەشنە دەگەڕێتەوە‬ ‫بۆ كوێ و لەو چەند ساڵەدا و لە سااڵنی‬ ‫دوات��ری��دا چی رووی��دا بابەتگەلێكە كە لەم‬ ‫وتارەدا بە كورتی باسی لەسەر دەكەین‪.‬‬ ‫ئەگەرچی مێژووی هێرشی فەرهەنگی‬ ‫و شۆڕشی فەرهەنگی شتێكی تازە نیە و‬ ‫دەگەڕێتەوە بۆ سووتاندنی كتێبخانەكان لە‬ ‫سەردەمی داگیركارییە گەورەكانی مێژوودا‪،‬‬ ‫بەاڵم ئ��ەوەی وەك��وو نموونەیەكی بەرچاو و‬ ‫نزیك بۆ ئەم كارە بەناو فەرهەنگییە بوو بە‬ ‫باشقەی خومەینی و ئەوانەی دەورووبەری‪،‬‬ ‫شۆڕشی فەرهەنگی لە چیندا بوو‪ ،‬شۆڕشێك‬ ‫كە بە فەرمانی مائۆ لە ‪١٨‬ی ئاگۆستی‬ ‫‪١٩٦٦‬دا دەس��ت��ی پێكرد و ل��ە رەوت���ی ئەو‬ ‫شۆڕشەدا خوێندكاران و گاردی سووری چین‬ ‫هێرشێكی بەرباڵویان كردە سەر كەسایەتییە‬ ‫خوێندەوارەكان و پزیشكان و مامۆستایانی‬ ‫زانكۆ و هەر كەسێكی دیكە كە پێیان وابوو‬ ‫ملكەچی ت��ەواوی بیری مائۆئیستی نیە‪،‬‬ ‫ئەو هێرشە نامرۆییانە كە زیاتر لە تاوانێكی‬ ‫شێتانەی بەكۆمەڵ دەچوو بەزەیی نە بە كەس‬ ‫دەهات و نە تەنانەت بە هیچ ئاسەوارێكی‬ ‫مێژوویی! هەر لە سەرەتاكانی ئەم شۆڕشەدا‬ ‫دوو میلیون مرۆڤ كوژران و لە كۆتاییدا‬ ‫رێژەی كوژراوەكان لە ماوەی ئەو ‪ ١١‬ساڵەی‬ ‫كە ئەم شۆڕشە بەناو فەرهەنگییە درێژەی‬ ‫بوو گەیشتە رەقەمی سەیری ‪ ١٠٠‬میلیون‬ ‫قوربانی!‬ ‫جنوونی شۆڕشی فەرهەنگی لە چیندا‬

‫شۆڕشی فەرهەنگیی ئێران‬ ‫ل���ە س��ووت��ان��دن��ی ك��ت��ێ��ب��خ��ان��ە و‬ ‫زیندەچاڵكردنی نووسەران تێپەڕی‬ ‫و تەنیا لە ناوچەی «وكسوان»دا‬ ‫‪ ١٠٠‬كەس بە زیندوویی خوران!‬ ‫چونكوو خواردنی دژبەران تەنیا‬ ‫رێگای سەلماندنی دۆستایەتی‬ ‫و خۆشەویستی بە نیسبەت مائۆ‬ ‫بوو!‬ ‫ئەو تاوانە گ��ەورە دژەمرۆییە‬ ‫كە لە سەردەمی مائۆ لە چیندا‬ ‫رووی دا هەرگیز وەك��وو تاوانی‬ ‫هیتلێر مەحكووم نەكرا و هیچ‬ ‫باسیشی لێ نەكرا و بە پێچەوانە‬ ‫بوو بە باشقە بۆ كەسانێك وەك‬ ‫خومەینی و قەزافی و كەسانی‬ ‫دیكە بۆ لەنێوبردنی هەر بیرێكی جیاواز‪.‬‬ ‫رەه��ەن��دەك��ان��ی ش��ۆڕش��ی ف��ەره��ەن��گ��ی لە‬ ‫ئ��ێ��ران��دا ئ��ەگ��ەرچ��ی (ب��ە ه��ۆی جیاوازیی‬ ‫رێ��ژەی حەشیمەت) وەك نموونەی چینی‬ ‫بەرباڵو و لەو ئاستەدا شێتانە نەبوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫خەسارێكی جیدی بە پەیكەری زانست و‬ ‫زانكۆ گەیاند‪ ،‬لە چەند ساڵی شۆڕشی‬ ‫فەرهەنگیدا نزیك بە حەوسەد مامۆستا لە‬ ‫زانكۆكان دەركران‪ ،‬بە وتەی عەبدولكەریمی‬ ‫س��رووش كە خۆی یەكێك لە بەڕێوەبەرانی‬ ‫س���ت���ادی ش���ۆڕش���ی ف���ەره���ەن���گ���ی ب���وو‪،‬‬ ‫ئەندامانی ئەو ستادە زانستگا بە زانستگا‬ ‫دەگ���ەڕان و لەگەڵ مامۆستاكان قسەیان‬ ‫دەكرد‪ ،‬ئەگەرچی سرووش خۆی ناڵێ ئەو‬ ‫قسەكردنە بە شێوەیەك هەمان هەڵبژاردن و‬ ‫پشكنینی بیری مامۆستاكان ب��ووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دی��ارە جگە لەوە مەبەستێكی دیكە بوونی‬ ‫ن��ەب��ووە‪ .‬گرینگترین بابەت بۆ خومەینی‬ ‫و ستادی شۆڕشی فەرهەنگی گۆڕینی‬ ‫رواڵەت و نێوەرۆكی زانكۆ و پاشان هەموو‬ ‫كۆمەڵگا و بەئیسالمیكردنی بوو‪ .‬بۆ ئەو‬ ‫مەبەستە جگە لە دەركردنی مامۆستاكان و‬ ‫خوێندكارەكان و هێندێ جار دەستبەسەركردن‬ ‫و زی��ن��دان��ك��ردن��ی��ان‪ ،‬دام��ەزراوەگ��ەل��ێ��ك وەك‬ ‫دامەزراوەی نوێنەری رێبەری‪ ،‬ئەنجومەنی‬ ‫ئیسالمی پێك هات‪ ،‬بەرپرسایەتیی زانكۆكان‬ ‫بە مەالكان بەخشرا و هەروەها وانەگەلی‬ ‫دەرسی وەك مەعارفی ئیسالمی و مێژووی‬ ‫ئیسالم و دەق��ە ئیسالمییەكان و شۆڕشی‬ ‫ئیسالمی و‪ ...‬ه��ت��د ك��ە ه��ەم ل��ە الیەن‬ ‫مەالكانەوە دادەڕێژرا و هەر ئەوانیش وەكوو‬ ‫مامۆستای زانكۆ دەیانگوتەوە هاتە نێو‬ ‫هەموو بوارە زانكۆییەكانەوە‪ .‬ئەو رەوتە دوای‬

‫چوارساڵی یەكەمی شۆڕشی فەرهەنگیش‬ ‫ه���ەر درێ�����ژەی ب���وو و س��ت��ادی شۆڕشی‬ ‫فەرهەنگی بوو بە شورای بااڵی شۆڕشی‬ ‫فەرهەنگی و تا ئێستاش خەریكە بە كاری‬ ‫خۆی وات��ە لێكۆڵینەوە و پشكنینی بیری‬ ‫مامۆستاكان و خوێندكاران درێژە دەدات‪،‬‬ ‫بەاڵم پاش سی ساڵ لە شۆڕشی فەرهەنگی‬ ‫لە ئێراندا هێشتا دەسەاڵتی ئیسالمی پێی‬ ‫وایە بە مەبەستی نیهایی خۆی نەگەیشتووە‬ ‫و هەر بۆیە دیسان باسی پێویستیی ئاڵوگۆڕ‬ ‫لە زانستگا و دەركردنی مامۆستاكان دەكەن‪.‬‬ ‫لەم دواییانەدا سوبحانی كە مەرجەعێكی‬ ‫الساییكردنەوەی شێعەیە باسی گرنگیی‬ ‫دەرك��ردن��ی ئەو مامۆستایانەی ك��ردووە كە‬ ‫بە وت��ەی ئەو هاوتەریب لەگەڵ ئیسالم و‬ ‫شۆڕشی ئیسالمیدا ناجووڵێنەوە‪ ،‬زۆربەی‬ ‫مامۆستاكانی ئەمڕۆی زانكۆكانی ئێران‬ ‫لە فیلتەری شوورای شۆڕشی فەرهەنگی‬ ‫گ����وزەراون و ت��ەن��ان��ەت پ����ەروەردەی هەمان‬ ‫زان��ك��ۆی ئیسالمیكراوی پ��اش شۆڕشی‬ ‫فەرهەنگین‪ ،‬ب��ەاڵم دی��س��ان ب��ۆ دەسەاڵتی‬ ‫سەركوتكەری ئیسالمی كێشەخوڵقێنن و‬ ‫سەرهەڵدانی زانكۆ لە ‪١٨‬ی پووشپەڕی‬ ‫‪٧٨‬دا دەس��ەاڵت��ی ل��ەو مەترسییە ب��ە ئاگا‬ ‫ه��ێ��ن��ا‪ ،‬ه���ەر ب��ۆی��ە ب��ە درێ����ژای ‪ ١٢‬ساڵ‬ ‫پاش ئەو رووداوە خەریكی خەسارناسی و‬ ‫لێكدانەوەی رووداوەك��ان��ی نێو زانكۆكانن و‬ ‫لەم دواییانەدا بەردەوام باسی ئیسالمیكردنی‬ ‫زانكۆ‪ ،‬جیاكردنەوەی رەگەزیی خوێندكاران و‬ ‫پێداچوونەوەی زانستە مرۆییەكان دەكەن‪.‬‬ ‫ك���ۆم���اری ئ��ی��س�لام��ی ل���ە مەسەلەی‬ ‫شۆڕشی فەرهەنگیشدا وەك هەموو كێشە‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكانی دیكەی خ��ۆی بەشی‬ ‫لەنێوبردنی نێوەرۆك و گرینگی ئەو‪ ،‬دەخاتە‬

‫پ��ەراوێ��زی پرۆپاگاندای گۆڕینی رواڵەت‬ ‫و ه��ەر ب��ۆی��ە ج��ی��اوازی��ی رەگ���ەزی دەكات‬ ‫بە درووشمێكی گ��ەورە و س��ەرەك��ی كە بە‬ ‫وتەی وەزیری نێوخۆ دەبێ لە باخچەكانی‬ ‫مندااڵنەوە تا زانكۆكان بە جیدی جێبەجێ‬ ‫ب��ك��رێ��ت‪ ،‬ل��ە درێ����ژەی ئ��ەو ب��ڕی��ارەدای��ە كە‬ ‫گ��ۆران��ی خ��وێ��ن��دن و س��ەم��ا و ش���ادی لە‬ ‫باخچەكانی م��ن��دااڵن��دا ق��ەدەغ��ە دەكرێت‬ ‫و ب��ە ك����ردەوەی ب��ە نائەخالقی دەناسرێ!‬ ‫ئ��ەو بۆچوونە و ئ��ەو شێوە هەڵسوكەوت و‬ ‫بڕیاردانە سەبارەت بە مەسەلەی ئەخالق و‬ ‫رەگەز ئەگەرچی لە جێگەی خۆیدا شایانی‬ ‫ئاوڕدانەوە و خەسارناسییە بەاڵم مەبەستێكی‬ ‫دووه���ەم و گرینگتر دەپێكێ ك��ە بریتییە‬ ‫لە شاردنەوە و خستنە پەراوێزی پرۆسەی‬ ‫ب�ێ‌ن��ێ��وەرۆك��ك��ردن��ی زان��ك��ۆ و دابەزاندنی‬ ‫بەرچاوی ئاستی فەرهەنگ و تێگەیشتنی‬ ‫كۆمەڵگا و لەنێوبردنی هزر و ئەندێشە كە‬ ‫تاوانێكی گ��ەورەی مرۆیی دێتە ئەژمار و‬ ‫كەس هەستی پێناكات‪.‬‬ ‫ئ��ەوەی لە شۆڕشی فەرهەنگیی ئێراندا‬ ‫رووی داوە و ئێستاش هەر درێ��ژەی هەیە‪،‬‬ ‫ئ��ەگ��ەرچ��ی ب���ە رواڵ������ەت وەك شۆڕشی‬ ‫فەرهەنگیی چین خوێناوی و دڕندانە نەبوو‬ ‫بەاڵم لە باتی هەر رۆژێك كە بە تەمەنی‬ ‫كۆماری ئیسالمی زیاد دەبێ‪ ،‬فەرهەنگ‬ ‫و زانست و ئەخالق لە كۆمەڵگای ئێراندا‬ ‫هەنگاوێك ب���ەرەو لەنێوچوون و رووخانی‬ ‫یەكجاری نزیك دەبێتەوە و ئ��ەوە تاوانێكی‬ ‫گەورە دەرهەق مرۆڤایەتییە و هاوسەنگی‬ ‫ل��ەگ��ەڵ ن��م��وون��ەك��ان��ی دی��ك��ەی مێژووی‬ ‫س���ەرەڕۆی���ی و دی��ك��ت��ات��ۆری ل��ە جیهاندا‬ ‫دەكات‪.‬‬

‫سپای پاسداران‪ ،‬رێكخراوێكی تیرۆریستی‬ ‫نارس ساڵحی ئەسڵ‬

‫بە ماوەیەكی كەم‪ ،‬واتا ‪ 21‬رۆژ دوای‬ ‫راگەیاندنی ریفراندۆمی نادێموكراتیكی‬ ‫‪12‬ی خاكەلێوەی ‪ 1358‬ی هەتاوی‪،‬‬ ‫ل���ە ‪2‬ی ب���ان���ەم���ەڕی ئ���ەو س���اڵ���ەدا بە‬ ‫فەرمان و رێنوێنیی شەخسی خومەینی‬ ‫«سپای پاسدارانی ئینقالبی ئیسالمی»‬ ‫دامەزرا‪.‬‬ ‫ئامانجی سەرەكی دارودەستەی باندی‬ ‫خومەینی لە دامەزرانی سپای پاسداران‪،‬‬ ‫لە الی��ەك پاراستنی رێژیمی كۆماری‬ ‫ئیسالمی و سەركوتكردنی بزووتنەوەی‬ ‫نەتەوەكانی ئێران و حیزب و رێكخراوە‬ ‫سیاسییەكان و لە الیەكی دیكەوە ناردنە‬ ‫دەرەوەی شۆڕشی ئیسالمی و دەستێوەردان‬ ‫لە كاروباری واڵتانی ئیسالمی بە هۆی‬ ‫دامەزرانی رێكخراوەگەلی تیرۆریستییەوە‬ ‫بوو‪.‬‬ ‫لێرەدا بە كورتی ئاماژە بە كردەوەكانی‬ ‫سپای پاسداران لە دوو ئاستی نێوخۆیی و‬

‫دەرەوەی ئێراندا دەكەین‪:‬‬ ‫ــ كردەوەكانی سپای پاسداران لە ئاستی‬ ‫نێوخۆی ئێراندا‪:‬‬ ‫سپای پ��اس��داران بە ك���ردەوە لە كاتی‬ ‫هێرش بۆ سەر خەڵكی كوردستانی ئێران‬ ‫و نەتەوەكانی دیكەی ئێران بەتایبەت‬ ‫ت��ورك��ەم��ەن س��ەح��را و خ��وزس��ت��ان رۆڵی‬ ‫سەرەكی هەبووە‪ .‬لە قەاڵچۆكردنی خەڵكی‬ ‫بێ‏تاوانی كوردستان و وێرانكردنی شار و‬ ‫گوندەكان و میلیتاریزەكردن دەستی بااڵی‬ ‫هەبووە و هەیە‪.‬‬ ‫تیرۆری فیزیكی كەسایەتییە سیاسی‪،‬‬ ‫فەرهەنگی و ئایینییەكان بەتایبەت‬ ‫تیرۆری دوو رێبەری ن��اوداری نەتەوەی‬ ‫ك����ورد و س��ك��رت��ێ��ری گشتیی حیزبی‬ ‫دێموكراتی كوردستانی ئێران‪ ،‬شەهیدان‬ ‫دوكتور عەبدولڕەحمان قاسملووی رێبەر و‬ ‫د‪.‬سەعید شەرەفكەندیی بلیمەت لە كردەوە‬ ‫تیرۆریستییەكانی سپای پاسداران بوو‪.‬‬ ‫هەروەها سپای پاسداران لە ژێر ناوی‬ ‫ك���اری ف��ەره��ەن��گ��ی��دا ل��ە پ���ەروەردەك���ردن‬

‫و ب��اره��ێ��ن��ان��ی ئ���ەن���دام���ان���ی ت���اق���م و‬ ‫گرووپە تیرۆریستییەكان لە ژێ��ر ناوی‬ ‫خ��وێ��ن��دك��اران��ی واڵت��ان��ی ئیسالمی لە‬ ‫زانستگا و قوتابخانەكانی سپای پاسداران‪،‬‬ ‫هەروەها پشتیوانیی ماڵی و دابینكردنی‬ ‫چەكوچۆڵ بۆ تاقمە تیرۆریستییەكان‪،‬‬ ‫دەستی هەبووە‪.‬‬ ‫ــ كردەوەكانی سپای پاسداران لە ئاستی‬ ‫دەرەوەی ئێراندا‪:‬‬ ‫ئەركێكی دی��ك��ەی س��پ��ای پاسداران‬ ‫ل��ە هەلومەرجی ئێستادا دژایەتیكردن‬ ‫ل��ەگ��ەڵ سیستمگەلی دێ��م��وك��رات��ی��ك و‬ ‫ف��ی��دراڵ��ە‪ .‬ه���ەر ب��ۆی��ە ب��ۆ ب�����ڕەودان بەم‬ ‫س��ی��اس��ەت��ە و ن��ائ��ارام��ك��ردن��ی واڵتانی‬ ‫رۆژهەاڵتی نێوەڕاست لە رێگای تاقمە‬ ‫تیرۆریستییەكان‪ ،‬سیاسەتی نافەرمی‬ ‫خ���ۆی دەگ��رێ��ت��ە ب���ەر و ل���ەو رێگایەوە‬ ‫دەی���ه���ەوێ���ت ب���ە ش���ێ���وەی ناڕاستەوخۆ‬ ‫گۆڕانكاری دڵخوازی خۆی بێنێتە دی‪.‬‬ ‫سپای پاسداران لە دەرەوەی ئێراندا لە‬ ‫دوو فاكتەر بۆ بڕەودان بە سیاسەتی تیرۆر‬

‫كەڵك وەردەگرێت كە بریتین لە‪:‬‬ ‫ی��ەك��ەم‪ :‬ناسەقامگیركردنی واڵتانی‬ ‫دێموكراتیك و ف��ی��دراڵ لە رۆژهەاڵتی‬ ‫نێوەڕاست و ناسەركەوتوونیشاندانی ئەو‬ ‫شێوازە لە دەسەاڵت لە ناوچەدا‪.‬‬ ‫دووهەم‪ :‬كەڵك لە نانەوەی ترس و تۆقاندن‬ ‫و ئ��ام��ووزش��ی تاقمە تیرۆریستییەكان‬ ‫وەردەگ�����رێ‪ ،‬ت��ا ل��ەم رێ��گ��ای��ەوە پێش بە‬ ‫ئاڵوگۆڕە دێموكراتیكەكان لە ناوچەدا‬ ‫بگرێت‪.‬‬ ‫ب���ەاڵم ب��ە ئ��اش��ك��راب��وون��ی سیاسەتی‬ ‫نامرۆڤانە و دەستێوەردانی لە كاروباری‬ ‫واڵتانی دی��ك��ەدا‪ ،‬رای گشتیی جیهان‬ ‫لەسەر ئەو باوەڕەیە كە سپای پاسداران‬ ‫سەرچاوەی بڕەودان بە سیاسەتی تیرۆر و‬ ‫تیرۆریزمە لە جیهان و ناوچەدا‪ .‬هەر بۆیە‬ ‫ه��ەر رۆژ رێژیمی ك��ۆم��اری ئیسالمی‬ ‫بەرەو قەیرانی قووڵتر دەبات و چاوەڕوانی‬ ‫ئ��ەوە ناكرێت كە سپای پ��اس��داران دەست‬ ‫لە سیاسەتی تیرۆر و تیرۆریزم‪‎‬پەروەری‬ ‫هەڵگرێت‪.‬‬

‫‪9‬‬

‫جووت حەوت‬ ‫هەوراز‬

‫ــ غواڵمعەلی ح��ەداد ع��ادڵ‪ ،‬خەزووری‬ ‫م���وج���ت���ەب���ای وەل���ی���ع���ەه���د و سەرۆكی‬ ‫پێشووی مەجلیسی ش��وورای ئیسالمی و‬ ‫سەرۆكی فەرهەنگستانی زمانی فارسی‬ ‫ل��ە دوای���ی���ن دی��ن��او(م��ك��اش��ف��ەی) خۆیدا‬ ‫ب��ۆی دەرك���ەوت���ووە ك��ە ن��رخ��ی شمەكەكان‬ ‫ل��ە ئێراندا زی���ادی ك���ردووە‪ .‬غواڵمعەلی‬ ‫ك��ە ب��ە ب�����اوەڕی خ�����ەزووری كچەكەی‪،‬‬ ‫چاوی بەسیرەتی لە تێلسكۆپی»هابێل»‬ ‫بە‏هێزترە‪ ،‬رای��گ��ەی��ان��دووە‪ »:‬خێزانم دەڵێت‬ ‫نرخی شمەكەكان زی��اد ب��ووە»‪ ،‬هەر بۆیە‬ ‫داوا دەكات كە بەرپرسانی پێوەندیدار وەاڵم‬ ‫بدەنەوە‪ .‬تەح لەو درۆیە‪ ،‬خوا رووی درۆزن‬ ‫رەش كات‪ ،‬بۆ ئەو بوختانەی دەیكەی!‬ ‫هەڵبەت روون نیە كە بەرپرسانی گرانی دەبێ‬ ‫وەاڵمی غواڵمعەلی بدەنەوە‪ ،‬یان خێزانی‬ ‫جەنابیان؟ هەروەها روون نیە كە بەرپرسانی‬ ‫رێژیم دەبێ راستەوخۆ وەاڵم بدەنەوە یان لە‬ ‫رێگەی خێزانیانەوە بە خێزانی غواڵمعەلی‬ ‫و ئەویش بە خێزانی راگەیەنە گشتییەكان‬ ‫رابگەیەنن كە خێزانەكانی هەموو خەڵك‬ ‫ل��ە وەاڵم���ی دەوڵ����ەت ئ��اگ��ادار بكەنەوە‪.‬‬ ‫هەڵبەت پێشتر ئەحمەدی‏نژاد لە رێگەی‬ ‫خێزانیەوە ئاگادار كرابوو كە بەپێی نرخی‬ ‫پێوەر(نرخی شمەكەكان لە سووپرماركێتی‬ ‫سەركۆاڵنەكەی خۆیان) نەك هەر گرانی‬ ‫بوونی نیە بەڵكوو لە بنەڕەتدا» گەمارۆی‬ ‫ئابووری نەمەنە؟»‬ ‫ه��ەروەه��ا ئەگەر لە بیرتان مابێت پێشتر‬ ‫داپیری كەڕووبی ناسراو بە «نەنجوون»‬ ‫ب��اس��ی ل��ە گ��ران��ب��وون��ی گ��ۆش��ت و هێلكە‬ ‫كردبوو‪ .‬لەم نێوانەدا خێزانی وەلی فەقیه‬ ‫هێشتا هەستی ب��ە دۆخ��ەك��ە ن��ەك��ردووە و‬ ‫پیاوەكەشی كە بێ‏قەزا بێت پێی وایە خەڵك‬ ‫لە بەرەكەتی گرانی تێنەگەیشتوون‪ ،‬دەنا‬ ‫گرانی فەڕ و ن��ووری ئاسمانییە و دەبێ‬ ‫بڵێین «لە خوا بە زیاد بێت»‪.‬‬ ‫ــ مەحموود ئەحمەدی‏نژاد بە الیەنگرانی‬ ‫خۆی رایگەیاندووە‪ « :‬بێ‏خەم بن و درێژە‬ ‫بە ك��اری خۆتان ب��دەن‪ ،‬خوا سەركۆماری‬ ‫داه���ات���ووی ئ��ێ��ران��ی دی����اری ك�����ردووە»‪.‬‬ ‫مەحموود كە پێشتر دەیگوت ئیمامی زەمان‬ ‫مودیرییەتی ك��اروب��اری دەوڵ��ەت دەك��ات و‬ ‫بەرپرسی ستادی دابەشكردنی یارانەكانە‪،‬‬ ‫واتە لە بەردەستی «بێهرووز مورادی» كار‬ ‫دەكات‪ .‬ئێستا خوای بە بەرپرسی ستادی‬ ‫هەڵبژاردنی داهاتوو ناو بردووە‪ ...‬وا بچێتە‬ ‫پێش‪ ،‬سبەی دوو سبەی مەحموود دەڵێ‪:‬‬ ‫«لەگەڵ ئەحمەد جەننەتی پێوەندیم هەیە»‬ ‫یان هەموو بەیانییەك لەگەڵ خامنەیی «‬ ‫چای شیرین و ماست مووسیر» دەخۆم‪.‬‬ ‫ــ ئەحمەد خاتەمی‪ ،‬بەرنوێژی هەینیی‬ ‫تاران‪ ،‬گووتویە‪« :‬هەموو رۆژێك كۆمەڵێك‬ ‫ن��ام��ەی پ��ڕ ل��ە جنێو و س��ووك��ای��ەت��ی بۆ‬ ‫من دێ��ت‪ ،‬ب��ەاڵم من ئەگەر جنێوبارانیش‬ ‫بكرێم متەقم لێ دەرنایەت و كاری خۆم‬ ‫دەكەم»‪.‬‬ ‫هەڵبەت بۆ ئەحمەد خاتەمی كە جنێو و‬ ‫س��ووك��ای��ەت��ی ن��ەش��ئ��ەی دەك����ات‪ ،‬جنێو لە‬ ‫ڤیتامینی»‪ »B complex‬پێویستتر‬ ‫و لە شەكری كووبا شیرینترە‪ .‬ئەوانەی‬ ‫كە كەسایەتیی «بلدالملك» ی زنجیرەی‬ ‫«قهوە ی تلخ» ی��ان بینیوە دەزان��ن چی‬ ‫دەڵ��ێ��م‪ .‬ب��ەوان��ەی ك��ە زەحمەتی نووسینی‬ ‫جنێونامە بۆ ئەو كابرایە بە خۆیان دەدەن‪،‬‬ ‫دەڵێم «دەرزی پێستی كەرگەدەن نابڕێ‌‪،‬‬ ‫ئێوەش لەو بوارەدا لە سوڵتانی موڵكی جنێو‬ ‫نایبەنەوە‪ ،‬كە واتە لە زەوینی ئەودا یاری‬ ‫مەكەن‪ .‬دەیدۆڕێنن»‪.‬‬


‫‪10‬‬

‫ژمارە ‪ 579‬ـ ‪31‬ی خاكەلێوەى ‪1391‬‬

‫كەیهان یووسفی‬ ‫لەم جیهانەی كە ئێمە تێیدا دەژین و لە رێڕەوی‬ ‫پێچاوپێچی مێژوودا‪ ،‬مرۆڤگەلێكی زۆر هاتوون و‬ ‫رۆیشتوون و هەر كەس بە رادەی بەهرە و توانایی‬ ‫و تێگەیشتنی لە بەرپرسایەتیی بوونی‪ ،‬توویەكی‬ ‫چاندووە‪.‬‬ ‫كەسانێك شوناس و چییەتی و جەوهەری مرۆیی‬ ‫خۆیان ناسیووە و رێگای دژوار و تاقەتپڕوكێنی‬ ‫هەقیقەتخوازی و ئازاد ژیان كردنیان هەڵبژاردووە‪،‬‬ ‫دژواری‪ ،‬ژان و رەنجەكانیان بە گیان سەندووە و‬ ‫كەوتوونەتە بەر هێرش و تووڕەیی دەسەاڵتداران‬ ‫و زاڵمان و كەسانێكی دیكەش ویژدانی خۆیان‬ ‫لە س��ێ��دارە داوە و بوونەتە كۆیلە و گوێڕایەڵ‬ ‫و خ��زم��ەت��گ��وزاری دەس���ەاڵت���داران و دیكتاتۆرە‬ ‫سەرەڕۆكان‪.‬‬ ‫مێژووی مرۆڤایەتی هەمیشە گۆڕەپانی شەڕی‬ ‫نێوان ئەم دوو گرووپە بووە‪ ،‬گرووپێك كە دەنگی‬ ‫مافخوازی خەڵكە و لە ناخی كۆمەڵگاوە هەستاوە‬ ‫و ئااڵی ئازادیخوازی بەرز كردۆتەوە و ئەوانەی‬ ‫كە گوێكانیان كەڕ و چاوەكانیان كوێر كردووە و‬ ‫بوونەتە كۆیلەی پارە و دەسەاڵت‪.‬‬ ‫لە كوردستانیش خۆفرۆشان و فریوخواردووانێك‬ ‫بوون كە كەڵەوە (یوغ) ی بێ‏شوناسییان بە ملیان‬ ‫هەڵواسیوە و رێگای خزمەت بە داگیركەرانی‬ ‫ئەم خاكە و خیانەت بە واڵت و نەتەوەی خۆیان‬ ‫هەڵبژاردووە‪ ،‬ئەگەرچی زۆربەی ئەمانە بە هۆی‬ ‫نائاگاییەوە كەوتوونەتە نێو ئ��ەم بۆسەیە بەاڵم‬ ‫گ��وێ ل��ە مستان و ق��ەڵ��ەم ب��ە كرێگیراوانێكی‬ ‫بێ‏شوناسیش هەن كە ئاو بە جۆگەی داگیركەران‬ ‫و دەس��ەاڵت��داران��ی زاڵ��م��دا دەك���ەن و دژی رۆڵە‬ ‫دەروەس��ت و لە خۆبردووەكانی ئەم گەلە‪ ،‬شان بە‬ ‫شانی داگیركەران شەڕ دەكەن‪.‬‬ ‫یەكێك لەو گوێ لە مست و خۆۆفرۆشانە لەم‬ ‫قۆناغە زەمەنییەدا كەسێك نیە بێجگە لە بەناو‬ ‫وەرگێڕان لە ئینگیزییەوە‪ :‬رێبوار فانی‬

‫وەرگێڕان بۆ كوردی‪ :‬كوردستان‬ ‫رووداوی بەهاری عەرەبی‪ ،‬پەرەی بە ركەبەریی‬ ‫ئیدئۆلۆژیك لە نێوان تاران و ئانكارا داوە‪ .‬بەهاری‬ ‫رابردوو‪ ،‬حكوومەتی ئێران بانگەشەی بۆ ئەوە كرد‬ ‫كە ئەو شۆڕشانەی كە لە هێندێ‌ واڵتی عەرەبیدا‬ ‫رووی��ان داوە‪ ،‬لەو شۆڕشە دەچێ‌ كە چەند دەیە‬ ‫پێش لە ئێراندا رووی دا‪ ،‬شۆڕشێك كە دەتوانێ‌‬ ‫ئۆلگوویەك بێ‌ بۆ حكوومەتەكانی دواڕۆژی ئەو‬ ‫واڵتانە‪ .‬بەاڵم بینیمان كە لەو هەڵبژاردنانەی كە‬ ‫لە واڵتانێك وەك میسر و توونێس بەڕێوە چوون‪،‬‬ ‫ئەو حیزبە ئیسالمییانەی كە براوەی هەڵبژاردنەكان‬ ‫بوون‪ ،‬مەیلی ئاشكرا و راشكاوانەی خۆیان بەو‬ ‫ئۆلگووە ئیسالمییەی لە توركیەدا هەیە‪ ،‬نیشان‬ ‫دا تا بەو شێوە حكوومەتە مەزهەبییەی لە ئێراندا‬ ‫زاڵ��ە‪ .‬جگە لەمە‪ ،‬كاتێك كە وتەبێژی گرووپی‬ ‫حەماس لە دێسامبێری ساڵی ‪2011‬دا‪ ،‬پێكهێنانی‬ ‫ئاڵوگۆڕ لە شێوازی ئەو حیزبەی بەرەو بەرخۆدانی‬ ‫بەبێ‌ توندوتیژی راگەیاند‪ ،‬زەبرێكی دیكە لە‬ ‫پەیكەری حكوومەتی ئیسالمی لە ئێراندا درا‪.‬‬ ‫راگەیاندنی وەها هەڵوێستێك لە الیەن حەماس‪،‬‬ ‫نیشاندەری دووركەوتنەی لە سووریە و ئێران و‬ ‫نزیكبوونەوەی بە واڵتانی میسر‪ ،‬توركیە و قەتەر‬ ‫بوو‪ .‬سنووری دژایەتی و ناكۆكی لە نێوان ئێران و‬ ‫توركیە زیاتر لەوەیە كە تەنیا بە بابەتی مەزهەبی‬ ‫بەرتەسك ببێتەوە‪ .‬كۆماری ئیسالمی‪ ،‬گەورەترین‬ ‫پشتیوانی حكوومەتی س��ووری��ەی��ە‪ ،‬ئ��ەم��ەش لە‬ ‫كاتێكدایە كە ئانكارا دڕن��دەی��ی و توندوتیژی‬ ‫حكوومەتی سووریە بە توندی مەحكووم دەكات و‬ ‫بە خانەخوێیی بۆ كۆبوونەوەی شوورای نەتەوەیی‬ ‫سووریە و ئەرتەشی ئازادیبەخشی ئەم واڵتە‪ ،‬بە‬ ‫هەموو هێزیەوە خەریكی پشتیوانی لە ئۆپۆزیسیۆنی‬ ‫ئ��ەم واڵت��ەی��ە‪ .‬لە عێراقیشدا‪ ،‬حكوومەتی ئێران‬ ‫پشتیوانیی شێعەكانی ئەم واڵتەیە‪ ،‬لە كاتێكدا كە‬ ‫توركیە چ ل��ە ب���واری سیاسی و چ ل��ە بواری‬ ‫ئابووری بەریانی بەالی سوننییەكان و كوردەكانە‪.‬‬ ‫ئەم دوو واڵتە لەسەر پرسی دامەزراندنی سیستمی‬ ‫قەڵغانی دژەمووشەكی ناتۆ لە خاكی توركیە لە‬ ‫سێپتامبری ‪2011‬دا‪ ،‬ناكۆكیگەلێكیان لە نێواندا‬

‫سەگەكان بۆ كێ هەڵدێن؟‬ ‫«لێكۆڵەر»ێكی خ��ۆخ��واز ب��ە ن��اوی عیرقانی‬ ‫قانعی‏فەرد‪.‬‬ ‫قانعی‏فەرد چ��ەن��د رۆژ ل��ەم��ەوب��ەر میوانی‬ ‫بەرنامەی «همصدایی» لە كاناڵی ئاسمانی‬ ‫ف��ارس��ی ئەندێشە ب��ە پێشكەشكاریی «فرامرز‬ ‫فروزندە» ب��وو‪ .‬لە بەرنامەیەكی ئەندازیاریكراو‬ ‫دووپ��ات��ك��ردن��ەوەی هێندێ ق��س��ەی بێ‏بنەما و‬ ‫گێڕانەوەگەلی بێ‏بەڵگە و نامەعقوول بە گومانی‬ ‫خۆی دەیەویست مێژووی خەباتی گەلی كورد‬ ‫بە پێكۆڵ بكێشێ یان بەوتەی خۆی رەخنەی‬ ‫لێ بگرێت و راستییەكانی ب��زووت��ن��ەوە و سیما‬ ‫خۆشەویستەكان و بەها نەتەوەییەكانی ئەم نەتەوە‪،‬‬ ‫روون ب��ك��ات��ەوە‪ .‬ب��ەاڵم رەخنەگرتن ل��ە م��ێ��ژوو و‬ ‫دۆزی��ن��ەوەی هەقیقەت بەرپرسایەتییەكە رەوتی‬ ‫مێژوو هەر كەسێك بە شیاوی ئەوە نازانێت و بە‬ ‫وتەی ئیدوارد سەعید ئەوەی كە لەمەڕ دەوری‬ ‫توێژەرێكی هەقیقەتەوە گرینگە‪ ،‬سەربەخۆیی و‬ ‫ئارمانجی ئەوە‪.‬‬ ‫سەربەخۆیی توێژەری هەقیقەت لە ناوەندەكانی‬ ‫دەس����ەاڵت ك��ە مەبەستێك ج��ی��ا ل��ە وەرگرتنی‬ ‫كەسەكان ب��ۆ ئامانجگەلێك وەك���وو سڕینەوەی‬ ‫دژب����ەران و خ����وازراو نیشاندانی ن���ەخ���وازراو و‬ ‫پاساوهێنانەوە و پشتگوێ خستنی كردەوەكانی ئەم‬ ‫ناوەندانە بە هۆگەلێك وەكوو «مەسڵەحەت» یان‬ ‫«شانازی نەتەوەیی» نیە و خستنە بەرباسی دوو‬ ‫ئارمانجی «ئازادی» و «عەداڵەت» كە پێوەری‬ ‫هەڵسەنگاندنی گشت ك��ردەوەی حكوومەتەكانە‪،‬‬ ‫بنەمای سەرەكی بوونی توێژەری هەقیقەت نیشان‬ ‫دەدات‪.‬‬ ‫توێژەری هەقیقەت رەخنە لە واقیع دەگرێت كە‬ ‫خوڵقێنەری واقعییەتیش بێ‏گومان دەسەاڵتە‪.‬‬ ‫بەاڵم ئایا كەسانێك وەكوو قانعی‏فەرد لە ریزی ئەم‬

‫كەسانەدا جێ دەگرن؟‬ ‫ئایا قانعی‏فەرد رەخنە لە حكوومەت و كردەوەكانی‬ ‫دەگرێت؟ ئایا ئارمانجی قانعی‏فەرد عەداڵەت‬

‫قانعی‏فەرد‬ ‫بەپێی ئەو‬ ‫مەئمووریەتەی پێى‬ ‫سپێردراوە هەوڵ‬ ‫دەدات سەرپۆش‬ ‫لەسەر كردەوە‬ ‫و جینایەتەكانی‬ ‫ناوەندێكی دەسەاڵتدا‬ ‫بنێ كە ئەویان بە‬ ‫كرێ گرتووە‬ ‫و ئ��ازادی و بەرگری لە مافە پێشێلكراوەكانی‬ ‫نەتەوەكەیە؟ قانعی‏فەرد لە چوارچێوەی كامە‬ ‫سیاسەتدا بە وتەی خۆی لێكۆڵینەوە و توێژینەوە‬ ‫دەكات؟‬ ‫قانعی‏فەرد م��ێ��ژووی خەباتی ئ��ازادی��خ��وازان��ە و‬

‫مافەكانی نەتەوەیەكی زوڵملێكراو هەرزان فرۆش‬ ‫دەكات‪ ،‬خەباتی خوێنینی ئەم گەلە بە واڵتانی‬ ‫بیانیەوە پێوەند دەدات‪ ،‬ب��ۆچ��وون و قسەگەلێك‬ ‫كە ئاغاوەتەكانی وی لە ج��ەم��اران و ق��وم سێ‌‬ ‫دەیەیە كە دەیڵێنەوە و ژاوەژاوێكی وەها بۆ خەڵكی‬ ‫كوردستان قسەیەكی تازە نییە‪.‬‬ ‫قانعی‏فەرد ب��ەپ��ێ��ی ئ���ەو م��ەئ��م��ووری��ەت��ەی پێى‬ ‫سپێردراوە ه��ەوڵ دەدات سەرپۆش لەسەر كردەوە‬ ‫و جینایەتەكانی ناوەندێكی دەس��ەاڵت��دا بنێ كە‬ ‫ئەویان بە كرێ گرتووە‪ .‬بە وتنی گێڕانەوەگەلێكی‬ ‫بێ‏بەڵگە و نامەعقوول لە هەوڵی درووستكردنی‬ ‫شك و گومان لەمەڕ تیرۆری رێبەرانی شەهیدی‬ ‫حیزبی دێموكرات و بەتایبەت دوكتور قاسملوو لە‬ ‫الیەن رێژیمی ئاخوندیدایە‪ .‬ئەو دەیهەوێت كۆماری‬ ‫ئیسالمی لە پێوەندیی لەگەڵ ئەنجامدانی گشت‬ ‫جینایەتەكانی لە كوردستان بێ‏تاوان نیشان بدات‪.‬‬ ‫قانعی‏فەرد حیزبەكان بە ئامیانی شاد و زیندوویی‬ ‫ه��ەر كۆمەڵگایەك دەزان��ێ��ت و لە هەمان حاڵدا‬ ‫پێكهێنانی حیزبە كوردییەكان بە كاری بیانییەكان‬ ‫دەزانێت‪ .‬الوان و چاالكانی ك��وردی هان دەدات‬ ‫ب��ۆ ب��ەش��داری��ی سیاسی‪ ،‬ب��ەاڵم ئایا پێكهێنانی‬ ‫حیزب و چ��االك��ی ل��ە نێو ئ��ەو حیزبەدا ب��ە واتا‬ ‫بەشداری سیاسی نییە؟ ئایا رێژیمی خوازراوی‬ ‫ئ��ەو (ك��ۆم��اری ئیسالمی) ئیزنی چ��االك��ی و‬ ‫بەشداریی سیاسی بە دەر لە چوارچێوە دیاریكراو‬ ‫و كۆنترۆڵكراوەكانی خۆی بە كەس دەدات؟‬ ‫قانعی‏فەرد تیرهاویشتن ب����ەرەوڕووی سەربازە‬ ‫ئێرانییەكان (پاسدارەكانی كۆماری ئیسالمی) بە‬ ‫كردەوەیەكی قیزەون ناو دەبات؟‬ ‫بەاڵم ئایا لە سێدارەدانی رۆڵەكانی كورد‪ ،‬قەاڵچۆ‬ ‫و كوشتاری ژنان‪ ،‬مندااڵن و بە سااڵ‏چووانی كورد‬ ‫و هەزاران جینایەتی دیكەی كۆماری ئیسالمی‬

‫ل��ە ك��وردس��ت��ان چ ل��ە راب���ردوو و چ ل��ە ئێستادا‬ ‫پاساوهەڵگرە و ناكرێت رەخنەی لێ بگیردرێت كە‬ ‫ئەم لێكۆڵەرە شازە! ئاوڕی لێ ناداتەوە؟‬ ‫ئەم پیاو ماقووڵە خۆی بە الیەنگری مودێرنیتە‬ ‫و و ئەندێشەی م��ودێ��ڕن دەزان��ێ��ت‪ ،‬ئ��ەو مافی‬ ‫دی��اری��ك��ردن��ی چ��ارەن��ووس��ی نەتەوەكان(نەتەوەی‬ ‫ك��ورد) بە كارێكی دوا كەوتووانە دەزانێت بەاڵم‬ ‫ب��ەش��داری ل��ە ح��ك��ووم��ەت و ه��اوك��اری لەگەڵ‬ ‫رێژیمی سەدەنێوەڕاستی كۆماری ئیسالمی بە‬ ‫كارێكی مودێڕن و سەردەمیانە ناو دەبات!‬ ‫یەكێكی ل��ەو مەئموورییەتانەی بە قانعی‏فەرد‬ ‫سپێردراوە‪ ،‬چاندنی ت��ووی رق و دووب��ەرەك��ی لە‬ ‫نێوان حیزب و رەوتە كوردییەكانی لە بەشەكانی‬ ‫كوردستانە‪.‬‬ ‫گێڕانەوەگەلی زارەك��ی بێ‏بنەما و بێ‏بەڵگە كە‬ ‫لەمەڕ دژایەتیی نێوان شەهید قازی محەممەد و‬ ‫خوالێخوشبوو مەال مستەفای بارزانی لە كۆماری‬ ‫كوردستاندا باس دەك��ات‪ .‬باسگەلێك لە پێوەندی‬ ‫ل��ەگ��ەڵ بەستراوەبوونی ب��زووت��ن��ەوە كوردییەكان‬ ‫لەگەڵ دام��ودەزگ��ای زانیاری واڵتانی بیانی‪،‬‬ ‫قسەیەكی ن��وێ نیە ك��ە عیرفانی قانعی‏فەرد‬ ‫ئەمڕۆ وەكوو «توتی» دووپاتی دەكاتەوە‪ ،‬وەها‬ ‫قسەگەلێك ه��ەر ئ��ەو میكانیزمەی حكوومەتە‬ ‫داگ��ی��رك��ەرەك��ان��ی ك��وردس��ت��ان��ە ب���ۆ سەركوتی‬ ‫بێ‏بەزەییانەی بزووتنەوە ئازادیخوازەكانی نەتەوەی‬ ‫كورد لەم سااڵنەدا‪ .‬ئەوان لە جیاتی وەدیهێنانی‬ ‫خواست و داواكارییەكانی رەوای گەلی كورد‪ ،‬لە‬ ‫رێگەی وەها میكانیزمگەلێكەوە ئەم بزووتنەوانەیان‬ ‫س��ەرك��وت ك���ردووە‪ .‬ك��ردەوەك��ان��ی قانعی‏فەرد من‬ ‫دەخاتە بیر چیرۆكێكی بەناوبانگ‪« ،‬دەڵێن رۆژێك‬ ‫لە دەشتێكدا سەگێك بە شوێن كەروێشكێكدا هەڵ‬ ‫دەهات‪ ،‬و نەیدەتوانی بیگرێ‪ ،‬كەروێشك سەری‬ ‫هەڵگەڕاندە دواوە و بە سەگی وت‪ :‬خۆت ماندوو‬ ‫مەكە قەت ناتوانی من بگری؟ چونكو تۆ بۆ‬ ‫كەسانی‏تر هەڵ دێت و من بۆ خۆم»‪.‬‬ ‫بەڕێز! قانعی‏فەرد تۆ بۆ كەسانی دیكە ‪ ...‬و‬ ‫ئێمە بۆ خۆمان‪.‬‬

‫رووبەڕووبوونەوەی ئێران و توركیە لە ناوچەدا‬

‫ساز بوو‪.‬‬ ‫حكوومەتی توركیە بانگەشە دەك���ات ك��ە وەها‬ ‫قەڵغانێكی دژەم��ووش��ەك��ی لە بەرامبەر ئێراندا‬ ‫پ��ەرەن��ەس��ەن��دووە‪ .‬س����ەرەڕای ئ��ەم��ە‪ ،‬بەرپرسانی‬ ‫سیاسی ئێران لە مانگی دێسامبردا هۆشدارییان دا‬ ‫كە ئەگەر لە الیەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە هێرش‬ ‫بكرێتە سەریان‪ ،‬ئەوانیش دەست دەدەن��ە كردەوەی‬ ‫تۆڵەئەستێنانە لە خاكی توركیەدا‪.‬‬ ‫لە سەرەتای هاتنەسەركاری حیزبی دادوگەشەپێدان‬ ‫لە توركیەدا‪ ،‬زۆرێك لە كارناسانی سیاسی لەسەر‬ ‫ئەو ب��اوەڕە ب��وون كە توركیە ب��ەرەو دووركەوتنەوە‬ ‫لە رۆژئاوا و نزیكبوونەوە لە رۆژهەاڵت هەنگاو‬ ‫دەنێ‌‪ ،‬چوونكە كردەوەگەلێك وەك بوون نێوبژیوانی‬ ‫توركیە بۆ ئاڵووێری سووتەمەنی ناوكی بۆ ئێران‬ ‫لە ساڵی ‪2011‬دا یان تەنانەت دژایەتیی توركیە‬ ‫ل��ەگ��ەڵ دان��ان��ی گ��ەم��ارۆی ن��وێ‌ دژی ئێران‪،‬‬ ‫ئەو گومانەیان دروس��ت كردبوو‪ .‬لە راستیدا لە‬ ‫م��اوەی یەك دەی��ەی راب��ردوو‪ ،‬سیاسەتی دەرەكی‬

‫توركیە‪ ،‬شتەیەك پتر لە گۆڕەپانێك بۆ ملمالنێی‬ ‫رۆژئ��اوا و رۆژه��ەاڵت یان ملمالنێی ئامریكا و‬ ‫ئێران نەبووە‪ .‬حیزبی دادوگەشەپێدان لە توركیە‪،‬‬ ‫سەرنج و تەركیزی خۆی خستە سەر مینانەڕۆیی‬ ‫و مۆدێرنیزم‪ ،‬بەاڵم نەك لەسەر بنەمای پێوەندیی‬ ‫دۆستانە لەگەڵ رۆژئاوا‪ ،‬بەڵكوو لەسەر بنەمای‬ ‫سیستمێكی دێموكراتیك و پراگماتیست كە خۆی‬ ‫پێناسەی كردبوو‪ .‬ئەگەرچی كادری رێبەری ئەم‬ ‫حیزبە‪ ،‬مەیلگەلێكی مەزهەبییان هەیە‪ ،‬بەاڵم وەها‬ ‫مەیلگەلێكیان بەسەر سیستمی حكوومەتی لە‬ ‫توركیەدا نەسەپاندووە‪ .‬مەسەلەیەكی شایانی باسی‬ ‫دیكە‪ ،‬ئاڵوگۆڕی سیاسەتی دەرەك��ی توركیە لە‬ ‫پێوەندی لەگەڵ كوردستان و عێراقدایە‪ .‬لە روانگەی‬ ‫حكوومەتی پێشووی توركیەوە‪ ،‬كوردستانی عێراق‬ ‫بە هەڕەشەیەكی مەزن دەژمێردرا‪ .‬چوونكە لەسەر‬ ‫ئەو باوەڕە بوون كە ئەو نیگەرانییەیان هەبوو كە‬ ‫كوردەكانی كوردستانی توركیە لەگەڵ كوردەكانی‬ ‫عێراق بتوانن چاالكییەكانی لە پێناو دامەزراندنی‬

‫كوردستانێكی گەورەتر چڕ بكەنەوە‪.‬‬ ‫بەاڵم هەنووكە‪ ،‬حیزبی دادوگەشەپێدان‪ ،‬كوردستانی‬ ‫ع��ێ��راق وەك����وو دەرەت��ان��ێ��ك ب��ۆ سەرمایەدانانی‬ ‫ئابووری چاو لێدەكا‪ .‬لە یەك دەیەی رابردوودا‪،‬‬ ‫كومپانیگەلێكی زۆر ل��ە الی���ەن ت��ورك��ی��ەوە لەم‬ ‫ناوچەدا دەستیان بە كار ك��ردووە‪ .‬رەج��ەب تەیب‬ ‫ئ��ۆردۆغ��ان‪ ،‬س��ەرۆك��وەزی��ران��ی توركیە ل��ە ساڵی‬ ‫‪ ،2011‬فڕۆكەخانەی نێونەتەوەیی و هەروەها‬ ‫كونسولگەریی ت��ورك��ی��ەی ل��ە ش���اری هەولێر‪،‬‬ ‫پێتەختی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە‪.‬‬ ‫جگە لەمە‪ ،‬ئانكارا گرینگییەكی زۆر دەدا بەو‬ ‫ئاڵوگۆڕانەی لە میسر‪ ،‬غ��ەززە و توونێس روو‬ ‫دەدەن‪ ،‬چوونكە خەڵكی ئەو ناوچانە پێوەندیگەلێكی‬ ‫قووڵی مەزهەبی و مێژووییان لەگەڵ توركیەدا‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫حكوومەتی هەنووكەی توركیە هەوڵی داوە تا ئەو‬ ‫شوێنەی دەل��وێ‌‪ ،‬بە شێوەیەكی پراگماتیستانە‪،‬‬ ‫سیاسەتەكانی بەرەوپێش بەرێ‌ و خۆی لە ناكۆكییە‬

‫فیرقەییەكان لە واڵتانێك وەك لوبنان‪ ،‬سووریە و‬ ‫بەتایبەت عێراق دوور راب��گ��رێ‌‪ .‬بەپێچەوانەی‬ ‫واڵتگەلێك وەك ئێران كە خ��ۆی بە پشتیوانیی‬ ‫شێعەكانی ناوچەكە یان عەرەبستان كە خۆی بە‬ ‫پشتیوانیی سوونییەكان دەزانێ‌‪.‬‬ ‫بەاڵم لە الیەكی دیكەوە‪ ،‬راستییەكانی ناوچەكە‬ ‫سیاسەتی ك��ردەوەگ��ەرای��ان��ە و ئارمانگەرایانەی‬ ‫توركیەی بە چالێش كێشاوە‪ .‬لەوانە دەكرێ‌ ئاماژە‬ ‫بە ناسەركەوتووبوونی توركیە لە پێكهێنانی پردی‬ ‫پێوەندی لە نێوان ئێران و رۆژئ��اوا لەسەر پرسی‬ ‫ناوكی ئاماژە بكرێ‌‪ .‬سەرەڕای هەوڵی توركیە بۆ‬ ‫خۆبواردن لە باسە فیرقەییەكان‪ ،‬بەاڵم هێشتا ئەو‬ ‫واڵتە لە پێكهێنانی پێوەندیی توندوتۆڵ لەگەڵ‬ ‫شێعەكانی ناوچەكە سەركەوتوو نەبووە‪ .‬نووری‬ ‫مالكی‪ ،‬س��ەرۆك��وەزی��ران��ی عێراق وەك��وو كەسێك‬ ‫كە بە هاوپەیمانی ئێران ناسراوە‪ ،‬بە بەردەوامی‬ ‫بە دژی دەستێوەردانەكانی توركیە لە كاروباری‬ ‫سیاسیی عێراق قسەی كردووە‪.‬‬ ‫ل��ە س��ووری��ەی��ش‪ ،‬شوێنێك ك��ە رێژیمی عەلەوی‬ ‫ئەسەد بە شێوەیەكی دڕندانە كەمایەتیی سووننی‬ ‫سەركوت دەك��ات‪ ،‬دووفاقییەكی ئاشكرا سەری‬ ‫هەڵداوە‪ ،‬چوونكە توركیە لە ئۆپۆزیسیۆنی ئەم‬ ‫واڵت��ە پشتیوانی دەك��ا كە رێبەرە بەرچاوەكانی‬ ‫سووننی مەزهەبن‪.‬‬ ‫ئێران ل��ەو مۆدێلی ئیسالمی لیبراڵییە كە لە‬ ‫توركیەدا زاڵە و لە الیەن واڵتانی دیكەوە ناوچەكەوە‬ ‫س��ەرن��ج��ی پ �ێ‌ دەدرێ‌‪ ،‬ت��ۆق��ی��وە‪ .‬كاریگەرییە‬ ‫ناوچەییەكانی كۆماری ئیسالمی كە خۆی وەكوو‬ ‫ئااڵهەڵگری ئیسالم لە ناوچەكە دەناسێنێ‌‪ ،‬هەر‬ ‫ئێستا كەوتووەتە ژێر سێبەری توركیە و ئەمەیش‬ ‫دەك���رێ‌ ب��ۆ ه��ەم��وو ئ��ەو ك��ەس��ان��ەی ك��ە ئاواتی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناڤینێكی ئازاد‪ ،‬دێموكراتیك و لێوانلێو‬ ‫لە ئاشتییان هەیە‪ ،‬هەواڵێكی خۆش بێ‌‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪:‬‬ ‫‪Foreign Afffairs.com‬‬


‫ژمارە ‪ 579‬ـ ‪19‬ی ئاوریلی ‪2012‬‬

‫‪11‬‬

‫عەقاڵنییەتی بژێویانە و كاریگەری لەسەر دەنگدان بە دیكتاتۆری‬

‫رێبوار‬ ‫بەشی یەكەم‬ ‫یەكەم پرسیار ئەوەیە كەوا ئەقاڵنییەتی‬ ‫ب��ژێ��وی��ان��ە چ��ی��ە و چ���ۆن و ل��ە چ جۆرە‬ ‫ك��ۆم��ەڵ��گ��ای��ەك س����از دەب�����ێ؟ بەستێنە‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكانی ئەو ئەقاڵنییەتە چیە؟‬ ‫ئایا سیاسەتی دەوڵەت ڕۆڵێكی لە سازبوونی‬ ‫ئەم ئەقاڵنییەتە هەیە؟ ئەقاڵنییەتی بژێویانە‬ ‫چۆن دەتوانێ كاریگەری لەسەر دەنگدان بە‬ ‫دیكتاتۆری دابنێت؟‬ ‫عەقاڵنییەتی ب��ژێ��وی��ان��ە ل��ە بەرانبەر‬ ‫عەقاڵنییەتی زانستی یان مۆدێرن پێناسە‬ ‫دەكرێ‪ .‬عەقاڵنییەتی بژێویانە تەنیا لە دوای‬ ‫هەلپەرەستی و بەرژەوەندیی تاكەكەسیدایە و‬ ‫بەها بە بیركردنەوەی نێوان ماوە و دوورماوە‬ ‫و كاری بەكۆمەڵ (جمعی) و بەرژەوەندیی‬ ‫گ��ش��ت��ی ن��������ادات‪ .‬ئ�����ەو عەقاڵنییەتە‬ ‫زۆرت���ر ل��ە غ��ەری��زە ف��ەرم��ان وەردەگ����رێ و‬ ‫بیركردنەوەی زانستی لێرەدا واتایەكی نیە‪.‬‬ ‫بەڵگەهێنانەوەی زانستی و بیركردنەوەی‬ ‫مۆدێرن تەنیا بۆ رازاندنەوەی كەسایەتیی‬ ‫ڕواڵ��ەت��ی تاكەكانە ن��ەوەك ب���اوەڕی قووڵ‬ ‫بە مۆدێرنیتە و كەسایەتیی راستەقینەی‬ ‫مۆدێرن‪ .‬بە واتایەكی دیكە ژمارەیەكی زۆر‬ ‫لە تاكەكانی ئێرانی و كوردستانی بیرێكی‬ ‫مۆدێرن بەاڵم كەسایەتییەكی نامۆدێڕنیان‬ ‫ه��ەی��ە‪ .‬ری��ش��ە و س���ەرچ���اوەی ئ���ەم جۆرە‬ ‫عەقاڵنییەتە بۆ كۆپیكردنی‌ژیانی ماددی‬ ‫رۆژئاوا و تێنەگەیشتن یان خۆگێلكردن لە‬ ‫ناوەڕۆكی كولتووری مۆدێرن كە بەرهەمی‬ ‫كاری چەند سەد ساڵەی رۆژئاواییەكانە‪،‬‬ ‫دەگ���ەڕێ���ت���ەوە‪ .‬ع��ەق�ڵان��ی��ی��ەت��ی بژێویانە‬ ‫تەنیا دەیهەوێ لە دەسكەوتە مادییەكانی‬ ‫جیهانی مۆدێڕن كەڵك وەرگ��رێ و خۆی‬ ‫بۆ پێكهێنانی بنەما فكری‪ ،‬كولتووری‪،‬‬ ‫ئابووری و سیاسییەكانی مۆدێرنیتە ماندوو‬ ‫نا‌كات‪.‬‬ ‫لە نەبوونی كۆمەڵگای مەدەنیی چاالك‬ ‫و ستراتیژییەكی نەتەوەیی راستەقینە و‬ ‫كردەیی‪ ،‬كەسایەتیی مۆدێڕن و خاوەن بڕیار‬ ‫و نەترس ساز نابێت‪ .‬كۆمەڵگای مەدەنی‬ ‫دەتوانێ نێوبژیوان بێت لە نێوان شارۆمەندان‬ ‫و دەسەاڵت و تاكەكان دەتوانن بەبێ ترس‬ ‫ل��ە س���زادان و بێبەشبوون ل��ە ئیمكاناتی‬ ‫واڵتەكەیان‪ ،‬ناڕەزایەتی و رەخنەی خۆیان‬ ‫لە دەسەاڵت دەربڕن و دەنگ بە نوێنەرانی‬ ‫راستەقینەی خ��ۆی��ان ل��ە هەڵبژاردنێكی‬ ‫راستەقینە ب��دەن‪ .‬ئەندیشە و دیسكۆرسی‬

‫مۆدێرن بەبێ بوونی كۆمەڵگای مەدەنی‬ ‫و كەسایەتیی م��ۆدێ��رن ئەنجامێكی لێ‬ ‫ناكەوێتەوە‪.‬‬ ‫زۆربەی تاكەكانی ئێرانی و كوردستانی‬ ‫ئاگادار بە بابەتی عەقاڵنییەتی مۆدێرن‬ ‫و ك��ول��ت��ووری م��ۆدێ��ڕن ه��ەن ب���ەاڵم هیچ‬ ‫هەوڵێك بۆ چەسپاندنی بنەما كردەییەكانی‬ ‫مۆدێرنیتە ت��ەن��ان��ەت ل��ە ك��ەم تێچووترین‬ ‫ئاستییدا وەك مافی دەنگنەدان یان مانگرتن‬ ‫و بایكۆتی هەڵبژاردنی دیكتاتۆری نادەن‪.‬‬ ‫رەن��گ��ە زۆر ل��ە دەن���گ���دەران بڵێن دەنگی‬ ‫پووچمان داوە بەاڵم ئەوە كاڵوێكی گەورەیە‬ ‫ك��ە دەی��ك��ەن��ە س���ەری خ��ۆی��ان و رێ��ژی��م بۆ‬ ‫ه��ەر ك��ام ل��ەو دەنگانە گەرچی پووچیش‬ ‫بێت كەڵكی تایبەتی لێ وەردەگ��رێ‪ .‬ئەو‬ ‫چەشنە دەنگدانە رێژیم تەیار دەك��ات بە‬ ‫س��ەرك��وت و ترساندنی زی��ات��ری خەڵك ‌بۆ‬ ‫پێشبردنی پڕۆگرامە دژەمرۆڤییەكانی لە‬ ‫داهاتوودا‪ .‬عەقاڵنییەتی بژێویانە بیر لەو‬ ‫خاڵە ورد و گرنگانە ناكاتەوە و دەكەوێتە‬ ‫داوێ��ك��ەوە كە رێژیم ب��ۆی داڕش��ت��ووە‪ .‬ئەو‬ ‫عەقاڵنییەتە‌ بیر لەو بڕە پارەیە دەكاتەوە كە‬ ‫وەكوو یارانە وەریدەگرێ‪ ،‬بەبێ سەرنجدان‬ ‫ب�����ەوەی ك���ە ه���ەر ش��ارۆم��ەن��دێ��ك مافی‬ ‫كەڵكوەرگرتن لەو شتەی هەیە سا دەنگ‬ ‫بدات یان نا‪ .‬هەروەها كاركردن و دامەزران‬ ‫و كەڵكوەرگرتن لە ئیمكاناتی واڵت لە‬ ‫سەرەتاییترین مافەكانی هەر شارۆمەندێكە‬ ‫و پەیوەندی بە بەشداری لە هەڵبژاردنی‬ ‫دیكتاتۆریدا نیە‪.‬‬ ‫ل��ە مێژە ل��ە ئ��ێ��ران ه���ەژاری ل��ە رادەی‬ ‫قاتوقڕی نەماوە (فقرزدایی)‪ .‬هەر تاكێكی‬ ‫ئێرانی بە ئاسانی دەتوانێ قومە ئاوێك و‬ ‫سێ نان و كەوچكە چایەك بە دەست بێنێ‬ ‫و لەبرسان نەمرێ‪ .‬ئەی بۆ خەڵك پێیان‬ ‫وایە لە ئەفریقای ڕەش گیریان ك��ردووە و‬ ‫ئەگەر نەچنە سەر سندوقی دەنگدان بۆ‬ ‫نانی شەو دادەمێنن‪ .‬ئایا بەڕاستی خەڵك تا‬ ‫ئەو ڕادە برسی و داماون یان ئەوە وەهمێكە‬ ‫كە لە الیەن دەسەاڵتدارەكانەوە پڕوپاگاندەی‬ ‫بۆ دەك��رێ و خەڵكی پێ دەترسێندرێ؟‬ ‫عەقاڵنییەتی بژێویانە ئەو عەقاڵنییەتەیە‬ ‫ك��ەوا ئێمەی خەڵكی ئێران و كوردستان‬ ‫بەو ڕادەیە لە عەقڵ و بیرو هزرمان كەڵك‬ ‫وەرگرین كەوا تاكێكی ئەفریقایی لەبرسان‬ ‫م����ردوو ل��ە ع��ەق��ڵ��ی ك��ەڵ��ك وەردەگ������رێ‪.‬‬ ‫عەقاڵنییەتی بژێویانە تەنیا تایبەت بە‬ ‫چینی هەژار نیە و لە نێو خەڵكی هەژار‬ ‫تاكی زۆر رووناكبیرمان هەیە كە خاوەن‬

‫ك��ەس��ای��ەت��ی��ی��ەك��ی ب����ەرزن‪ .‬عەقاڵنییەتی‬ ‫بژێویانە دەت��وان��ێ ل��ە س��ەرج��ەم چینەكان‬ ‫بوونی هەبێت و تاكەكانی كۆمەڵگا لە‬ ‫مامۆستای زانكۆوە بگرە تا كاسبكار و‬ ‫كرێكار و كارمەند و ب��ازاڕی و خوێندكار‬ ‫ل��ە‌خ��ۆ ب��گ��رێ��ت‪ .‬پ��رس��ی��اری گ��رن��گ لەو‬ ‫بابەتەوە ئەوەیە كەوا لە نەبوونی كۆمەڵگای‬ ‫مەدەنی و كەسایەتیی مۆدێڕن و نەترس‪،‬‬ ‫چوارچێوەی داڕێ���ژراو لە الی��ەن رێژیم تا‬ ‫چ رادەی��ەك كاریگەری لەسەر سازبوونی‬ ‫عەقاڵنییەتی بژێویانە و ب��ەالڕێ��داب��ردن و‬ ‫رووخ��ان��دن��ی ورەی خەڵك ب��ۆ دەن��گ��دان بە‬ ‫دیكتاتۆری دادەنێت‪ .‬بۆ وەاڵم��دان��ەوە بەم‬ ‫پرسیارە‪ ،‬سەرەتا پێویستە كورتە باسێكمان‬ ‫ل��ە ب��اب��ەت ك��ۆم��ەڵ��گ��ای م��ەدەن��ی هەبێت‬ ‫و ب��ەراوردێ��ك��ی ئ��ەو كۆمەڵگایە لەگەڵ‬ ‫كۆمەڵگای ئێران بكەین‪.‬‬ ‫ب���ە پ��ێ��ی ل��ێ��ك��ۆڵ��ی��ن��ەوە م��ێ��ژووی��ی و‬ ‫كۆمەڵناسییەكان‪ ،‬بنەما فەلسەفییەكانی‬ ‫كۆمەڵگای مەدەنی لە سەردەمی یونانی‬ ‫ك��ۆن (باستان) و بنەما یاساییەكانی لە‬ ‫سەردەمی ئێمپڕاتوری رۆم پێك هاتووە و‬ ‫لە سەنتێزی ئەو دوو بنەمایە‪ ،‬كۆمەڵگای‬ ‫م��ۆدێ��رن��ی رۆژئ����اوا س��از ب���ووە‪ .‬ب��ەو پێیە‬ ‫دەت��وان��ی��ن بڵێین ك���ەوا ل��ە رۆژئ�����اوا پێش‬ ‫سازبوونی دەوڵەتی مۆدێرن‪ ،‬كۆمەڵگای‬ ‫مۆدێرن بوونی هەبووە‪ .‬كەوایە دەوڵەتەكانی‬ ‫ئێستای رۆژئاوا سەرچاوەی رەوایی خۆیان‬ ‫ل��ە كۆمەڵگای م��ەدەن��ی دۆزی���وەت���ەوە كە‬ ‫ئەزموونی یونانی كۆن‪ ،‬بنەما فەلسەفی‬ ‫و ئەخالقییەكانی‪ ،‬ئەزموونی ئێمپڕاتوری‬ ‫ڕۆم‪ ،‬بنەما ی��اس��ای��ی��ەك��ان��ی‪ ،‬ئەزموونی‬ ‫س��ەدە ناوەڕاستەكان‪ ،‬بنەما ئایینییەكانی‬ ‫و دواتر ئەزموونی سەدەی بیستەم‪ ،‬بنەما‬ ‫رێكخراوەییەكانی ئەم كۆمەڵگایەی پێك‬ ‫هێنا‪ .‬ئەوە لە حاڵێكدایە كەوا كۆمەڵگای‬ ‫مەدەنی لە ئێران لە پێش سازبوونی دەوڵەت‬ ‫بوونی نەبووە‪ ،‬دەوڵ��ەت سەرەتا ساز بووە و‬ ‫دواتر كۆمەڵگای مەدەنی دڵخوازی خۆی‬ ‫ساز ك��ردووە‪ .‬لە ڕاستیدا دەوڵ��ەت لە ئێران‬ ‫و زۆر لە واڵت��ان��ی ڕوو لە گەشە‪،‬رۆڵی‬ ‫سەرەكی لە سەرجەم ب��وارە كۆمەاڵیەتی‪،‬‬ ‫سیاسی و ئابوورییەكان دەگێڕێ‪ .‬بێ هۆ‬ ‫نیە كەوا زۆر لە تیۆریداڕێژەرانی واڵتانی‬ ‫ڕوو ل��ە گ��ەش��ە ج��ەخ��ت ل��ەس��ەر گەشەی‬ ‫ستونی یان گەشە لە س��ەرەوە (دەسەاڵت)‬ ‫بۆ خوارەوە (كۆمەڵگا) دەكەن‪.‬‬ ‫ب��ە ه���ەر ح���اڵ‪ ،‬ك��ۆم��ەڵ��گ��ای مەدەنی‬ ‫چەشنێك لە شێوازی ژیان و هێمایەك لە‬

‫گەشەی شارستانییەتی مرۆڤییە كە لە‬ ‫بەرانبەر دەوڵەت ڕووبەرێك لە پەیوەندییەكان‬ ‫لە خۆ دەگ��رێ و دەوڵ��ەت لەوێدا ناتوانێ‬ ‫دەستێوەردان بكات‪ .‬كۆمەڵگای مەدەنی‬ ‫كۆمەڵێك لە رێكخراوە تایبەتییەكان‪ ،‬دەزگا‬ ‫بەشدارییە یاساییەكان و رێكخراوە مەدەنییەكان‬ ‫لە خۆ دەگرێ و پڕنسیبگەلێكی هەیە كەوا‬ ‫تەنیا بە جێبەجێكردنی ئەوان ‪،‬كۆمەڵگای‬ ‫مەدەنی راستەقینە ساز دەبێ‪.‬‬ ‫گرینگترین دەركەوتەكانی كۆمەڵگای‬ ‫مەدەنی بریتین لە‪:‬‬ ‫ئ�����ازادی‪ ،‬ی��اس��ام��ەن��دی‪ ،‬فرەچەشنی‪،‬‬ ‫دیاربوونی سنوورە گشتی و تایبەتییەكان‪،‬‬ ‫تلۆرانس و لێكحاڵیبوون‪ .‬لەو كۆمەڵگایانەدا‬ ‫س��ی��س��ت��م��ی دەس�����ەاڵت�����دار سیستمێكی‬ ‫فرەچەشنە و ل��ەوێ��دا گ��رووپ��ە البییەكان‪،‬‬ ‫گ��رووپ��ەك��ان��ی گ���وش���ار‪ ،‬سەندیكاكان‪،‬‬ ‫رێكخراوەكان‪ ،‬راگەیەنە گشتییەكان‪ ،‬پارتە‬ ‫سیاسییەكان و گرووپە سیاسییەكانی دیكە‬ ‫بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەاڵت لەگەڵ یەكتر‬ ‫ركەبەری دەكەن‪ .‬هەر ناوەندێكی دەسەاڵت‬ ‫لە بەرامبەر‌ ناوەندەكانی دیكەی دەسەاڵت‬ ‫و دەوڵەتی ناوەندی سەربەخۆیە‪ .‬بە هۆی‬ ‫ئ��ەو ن��اوەن��دی دەس���ەاڵت و دەزگ��ا رەسمی‬ ‫و رێكخراوە نادەوڵەتییانەیە كە دەسەاڵتی‬ ‫سیاسی لە پ��اوان��ی چین ی��ان گ��رووپ و‬ ‫دەستەیەكی تایبەت ناكەوێت‪ .‬رێككەوتنی‬ ‫كۆمەاڵیەتی (قرارداد اجتماعی) لە نێوان‬ ‫خەڵك و دەسەاڵتداران دڵخوازانە و بە پێی‬ ‫كۆدەنگی نێوان ئەوانە‪ .‬لە الیەكەوە گرووپە‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكان‪ ،‬پارتە سیاسییەكان و تاك‬ ‫بە تاكی شارۆمەندان چاودێری دەسەاڵتداران‬ ‫و بژاردەكان (الیت ها) دەكەن و لە الیەكی‬ ‫دیكە س��ەرج��ەم ش��ارۆم��ەن��دان‪ ،‬پارتەكان و‬ ‫دەس��ت��ە سیاسییەكان ل��ەس��ەر ئ��ەو باوەڕەن‬ ‫كەوا سیستمی حوكمڕانی بۆ بەڕێوەبردنی‬ ‫ب��ڕی��ارەك��ان و پێشكەشكردنی پڕۆگرامە‬ ‫ك��ۆم��ەاڵی��ەت��ی‪ ،‬سیاسی و ئابوورییەكان‬ ‫پێویستی ب��ە ئ��ازادی��ی پێویست ه��ەی��ە و‬ ‫بۆیە لەسەر ئەوە رێك كەوتوون كە ئازادیی‬ ‫پێویست بە رێبەرە هەڵبژاردەییەكانیان بدەن‪.‬‬ ‫لە كۆمەڵگای مەدەنی شارۆمەندان ناچنە‬ ‫ژێ��ر گوشاری ئ��ەوە كە دەب��ێ الیەنگریی‬ ‫خۆیان لە پارتێكی تایبەت و یان رێبەرێك‬ ‫رابگەیەنن‪ ،‬بەڵكوو خەڵك ئازادن لەوەی كە‬ ‫دەن��گ بە پ��ارت و الیەنی جۆربەجۆر بە‬ ‫مەبەستی راگەیاندنی وەفاداری و الیەنگریی‬ ‫خۆیان بدەن‪ .‬ئەو دەوڵەتانەی كە ڕووبەڕووی‬ ‫هێز و دەسەاڵتە ئۆپۆزیسیونە نێوخۆییەكان‬ ‫نەبنەوە هەوڵێك بۆ دابینكردنی ئازادییە‬ ‫مەدەنی و یاساییەكان ن��ادەن‪ .‬كۆمەڵگای‬ ‫مەدەنی وێڕای پاراستنی سەربەخۆیی لە‬ ‫دەوڵەت‪ ،‬پەیوەندیی نێوان دەسەاڵت و خەڵك‬ ‫رێ��ك دەخ���ات‪ ،‬هێوری دەك��ات��ەوە و رەوایی‬ ‫پێ دەدات و لە رووب��ەڕووب��وون��ەوه لەگەڵ‬ ‫دەسەاڵت ناترسێ‪.‬‬ ‫ئێستا پرسیار ئەوەیە كە پرۆسەی كولتووری‬ ‫شارۆمەندی و عەقاڵنییەتی مۆدێڕن لە‬ ‫ئێران لە چ ئاستێكدایە؟ و ئایا دەتوانین‬ ‫لە كۆمەڵگایەك كە یاسا بنەڕەتییەكەی‬ ‫جەختی لەسەر «دیسكۆرسی نەریتگەرایی‬ ‫ئایدیۆلۆژیك»ە و چینی رووحانییەكانی‬ ‫ل���ە س���ەرج���ەم چ��ی��ن��ەك��ان پ���ێ س���ەرت���رە و‬ ‫م��ان��ەوەی كۆمەڵگا لە پێناو گوێڕایەڵی‬ ‫بێئەمالوئەوالی خەڵك لە رێبەر دەزانێ‪،‬‬ ‫چ���اوەڕوان���ی جێبەجێبوونی كۆمەڵگای‬ ‫مەدەنی بین؟ بۆ وەاڵمدانەوە بەو پرسیارە‬ ‫و چۆنیەتیی س��ازب��وون��ی عەقاڵنییەتی‬ ‫بژێویانە لە نەبوون یان الوازبوونی یەكجار‬ ‫زۆری كۆمەڵگای مەدەنی لە ئێران وا باشە‬ ‫چاوخشاندنێكمان بە چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی‬ ‫سیاسەت لە ئێران و كاریگەرییەكەی لەسەر‬

‫كۆمەڵگای مەدەنی هەبێت‪.‬‬ ‫پێشەكییەك لە سەر چۆنیەتیی سیاسەت‬ ‫لە كۆماری ئیسالمیی ئێراندا‬ ‫ك��ۆم��اری ئیسالمی ل��ەس��ەر بنەڕەتی‬ ‫ی��ەك��ك��ەوت��ن (وح������دت) و ن���ە جیاوازی‬ ‫دامەزراوە‪ .‬ئەم رێژیمە بنەڕەتێكی جەوهەری‬ ‫لە ئیسالم ساز كردووە و بۆچوونی ئەقاڵنی‬ ‫و ه��ی��رارش��ی رەت دەك����ات����ەوە‪ .‬هەروەها‬ ‫چ��اوی لە ئاوێتەكردنی هەرچی زیاتری‬ ‫مافەكان و یاسای خودایی (بە تەفسیری‬ ‫بەرژەوەندخوازی خۆی) بڕیوە و ئەوان جیا‬ ‫لە یەك نازانێ‪.‬‬ ‫هێمای ك��ول��ت��ووری ئیسالمی پێش‬ ‫هەمو شتێك لەسەر «مونیسم» دامەزراوە‬ ‫و باوەڕی قووڵی بە یەككەوتن (وحدانیت)‬ ‫هەیە‪ .‬ئەم یەككەوتنە (وحدانیت)‪ ،‬جیاوازە‬ ‫لەگەڵ «دوال��ی��زم» یان دوانەیی ك��ەوا لە‬ ‫ئایینی مەسیحی هەیە‪.‬‬ ‫بیرۆكەی ئۆمەت (امت) واتە بۆچوونی‬ ‫یەكگرتوو لە بابەت كۆمەڵی مرۆڤی (اجتماع‬ ‫بشری) كە هەم الیەنی كۆمەاڵیەتی هەیە‬ ‫و هەم الیەنی سیاسی‪ ،‬نیزامی و مەزهەبی‬ ‫لە خوێندنەوەی تایبەتی كۆماری ئیسالمی‬ ‫بۆ ئیسالمەوە سەرچاوەی گرتووە‪ .‬ئەوە بە‬ ‫واتای رەوایی نەبەخشین بە جیاوازیی بوارە‬ ‫جۆربەجۆرەكانی چاالكی ئینسانییە‪.‬‬ ‫ركەبەریی سیاسی لە كۆماری ئیسالمی‬ ‫وەك��وو تەكلیف و ئەركێك بۆ بڕوادارەكان‬ ‫(مومنان) وایە‪ .‬ئۆتۆپیا یان ئارمان شاری‬ ‫كۆماری ئیسالمی‪ ،‬قۆم و مەشهەد و تاران‬ ‫و بە گشتی ئێرانی ژێر دەسەاڵتی كۆماری‬ ‫ئیسالمییە‪ .‬بە بۆچوونی «خامنەیی» ئەم‬ ‫ئارمان شارە هەمیشە لە مەترسیی داڕمان‬ ‫و الوازبوون لە الیەن دوژمنان و دژبەراندایە‪،‬‬ ‫بۆیە جەخت لەسەر یەككەوتن و البردنی‬ ‫ج��ی��اوازی‪ -‬یەكان و ناكۆكییەكانی نێوان‬ ‫الیەنە ئوسولگەراكان (اصول گراها) دەكات‪.‬‬ ‫هەروەها هیچ دەرفەتێك بە پێكهاتنی حیزب‬ ‫و س��ازم��ان و گ��رووپ��ی رێ��ف��ۆرم��خ��واز یان‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن لە ئێران ن��ادات و تا بتوانێ‬ ‫سەركوتیان دەكات‪.‬‬ ‫لە ئارمان شاری خامنەیی بیرۆكەی‬ ‫«تەكامولگەرایی رۆژئ���اوای���ی» بوونی‬ ‫نیە‪ ،‬چونكە تەكامولگەرایی ئێمە بەرەو‬ ‫الی دۆزینەوە و چوارچێوەبەندی شارێكی‬ ‫ئەقاڵنی رێنوێنی دەكات‪ .‬بیرۆكەی شاری‬ ‫خ��ودا باسی سیاسی ل��ە چوارچێوەیەكدا‬ ‫پێشكەش دەك��ات ك��ەوا بە ت���ەواوی خۆی‬ ‫دەب��وێ��رێ ل��ە ناكۆكی و دژای��ەت��ی��ی نێوان‬ ‫كۆنسێرڤاتیو و پێشكەوتنخواز‪.‬‬ ‫ل���ە ب���ەرام���ب���ەر م��ەت��رس��ی��ی داڕم�����ان و‬ ‫لێكهەڵوەشانی نێوخۆیی (ئانترۆپی) تەنیا‬ ‫ڕێ��گ��ەچ��ارەی ئ��ەوان فورموڵی گەڕانەوە‬ ‫(اع����ادە) ب��ۆ دواوەی�����ە‪ .‬ئ��ەم گەڕانەوەیە‬ ‫یان بنەماگەرایانەیە (بنیادگرایانە) یان‬ ‫زیندووكەرەوەیە (احیاگرایانە)‪ ،‬بە واتایەكی‬ ‫دیكە یان شێوازی كۆمەڵگای سەردەمی‬ ‫پێغەمبەر دەگرنە بەر یان بە پێچەوانە ئەو‬ ‫جۆرەی كەوا سەید جەماڵەدینی ئەفغانی‬ ‫یان عەبدۆ گرتبویانە بەر چەشنێك ئاشتی‬ ‫لەگەڵ مۆدێرنیتەیە‪ .‬لە هەر دوو چەشنەكە‬ ‫ئارمان شاری ئیسالمی بە تەواوی لەگەڵ‬ ‫ئاڕمان شاری رۆژئاوایی جیاوازی هەیە‪.‬‬ ‫ئارمان شاری ئیسالمی چاو بۆ داهاتوو‬ ‫ناگێڕێ بەڵكوو لە دوای دووپاتكردنەوە و‬ ‫بەڕۆژكردنەوەی شێوازێكە كە پێشتر بوونی‬ ‫ب��ووە و هەموان لێی ئ��اگ��ادارن‪ .‬ب��ەو پێیە‬ ‫سیاسەت ئیتر‪ ،‬بواری داهێنان نیە‪ ،‬بەڵكوو‬ ‫شوێنێك ب��ۆ ئ��اش��ك��راك��ردن و پتەوكردنی‬ ‫وەفادارییەكانە‪ .‬بیر لە داهاتوویەكی باشتر‬ ‫و گۆڕینی ڕەوش��ی هەنووكە بە ڕەوشی‬ ‫دڵخواز لەو بیرۆكەیەدا جێگایەكی نیە‪.‬‬

‫بۆ هاوكاریی زیاتری هێزە دێموكرات و پێشكەوتووەكانی ئێران تێبكۆشین‬


‫رۆژنامەی «كوردستان» و ماڵپەڕەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‬ ‫لە تۆڕی جیهانیی ئینتێرنێتدا‪:‬‬ ‫‪http://www.pdki.org‬‬ ‫‪pdkiran@club-internet.fr‬‬

‫‪www.kurdistanmedia.com‬‬ ‫‪info@kurdistanmedia.com‬‬

‫‪Organ of the Central Committee of Democratic Party of Iranian Kurdistan‬‬ ‫‪No: 579 19 Apr 2012‬‬

‫شەڕی ساردی جیهانی لەسەر جەمسەری باكوور لە ئارادایە‬ ‫بۆ رێبەرانی سەربازی جیهان‪ ،‬موناقشە لەسەر‬ ‫ئاڵوگۆڕ هەرێمی درێژەی هەیە‪ .‬ئەوان خۆیان بۆ‬ ‫جۆرێكی نوێی شەڕی سارد لە جەمسەری باكوور‬ ‫ئامادە دەكەن‪ ،‬بەو پێشبینییە كە بەرزبوونەوەی‬ ‫پلەی ئاووهەوا لەوێدا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی‬ ‫سەرچاوەگەلی بەپیتی دەستلێنەدراو و كردنەوەی‬ ‫رێگەگەلێكی دەریایی كە خەونێكی درێژماوە بوون‬ ‫و هەروەها دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕێكی‬ ‫هێزەكی‪.‬‬ ‫بەپێی راپۆرتی «ئاسۆشییەیتێد پرێس»‪،‬‬ ‫بەرپرسانی كاروباری سەربازی هەشت هێزی‬ ‫سەرەكی جەمسەری باكوور ـ كانادا‪ ،‬ئامریكا‪،‬‬ ‫رووسیە‪ ،‬ئیسلەند‪ ،‬دانمارك‪ ،‬سوئێد‪ ،‬نۆروێژ و‬ ‫فەنالند ـ حەوتووی رابردوو لە پایگایەكی سەربازی‬ ‫كانادا بەمەبەستی باسكردن لەسەر پرسی ئاسایشی‬ ‫جەمسەری باكوور كۆبوونەوە‪ .‬ئەمانە بەو مانا نیە‬ ‫كە شەڕ لەوێ‌ نزیكە‪ ،‬بەڵكوو بە هۆی زۆربوونی‬ ‫ژمارەی ئەو كرێكار و كەشتیییانەی بەمەبەستی‬ ‫گەڕان بەدوای سەرچاوەكانی نەوت و گاز‬ ‫هاتوچوی تێدا دەكەن‪ ،‬بوونی پۆلیس‪ ،‬نیگابانی‬ ‫سنوور و هێزی سەربازی بۆ جێبەجێكردنی ئیدیعا‬

‫دەریاییەكان وەكوو پێویستییەك خۆدەنوێنن‪.‬‬ ‫ناوچەكە هەر ئێستا چاالكیی سەربازی تێدا‬ ‫بەڕێوە دەچێ‌ و كارناسان لەو باوەڕەدان كە ئەو‬ ‫چاالكییانە بە شێوەیەكی بەرچاو لە ساڵەكانی‬ ‫دواتردا زیاتر دەبێ‌‪.‬‬ ‫مانگی پێشوو‪ ،‬نۆروێژ یەكێك لە گەورەترین‬ ‫مانۆرە سەربازییەكانی جەمسەری باكووری لە‬ ‫ژێر ناوی «تەمرینی وەاڵمی سارد» بەڕێوە برد‬ ‫كە تێیدا ‪ 16300‬هێز لە ‪ 24‬واڵتی جیهانەوە بۆ‬ ‫خۆئامادەكردن بۆ هەر شەڕێكی توند لە بەرامبەر‬ ‫تیرۆریستییەكان‪ ،‬لەسەر سەهۆڵ‬ ‫هەڕەشە‬ ‫ئامووزشیان بینی‪.‬‬ ‫رێكخراوی هەڵسەنگاندنی ژێئۆلۆژیكی ئامریكا‬ ‫مەزندە دەكات كە ‪ 13‬لە سەدی نەوتی نەدۆزراوی‬ ‫جیهان و ‪ 30‬لە سەدی گازی نەدۆزراوی جیهان لە‬ ‫جەمسەری باكووردایە‪ .‬بەپێی لێكدانەوەی شوورای‬ ‫دۆزینەوەی نەتەوەیی كە پارەكە لە الیەن هێزی‬ ‫دەریایی ئامریكاوە پێكهاتبوو‪ ،‬رێگە دەریاییەكان‬ ‫ێ بە شێوەیەكی رێكوپێك لە‬ ‫بۆ كەشتیڕانی دەكر ‌‬ ‫‪2030‬دا بكرێنەوە‪ ،‬واتە كاتێك كە بەرزبوونەوەی‬ ‫پلەی هەوا‪ ،‬سەهۆڵی دەریاكە بتوێنێتەوە‪.‬‬

‫سەهۆڵەكانی جەمسەری باكوور بە خێرایی دوو‬ ‫هێندەی شوێنەكانی دیكەی جیهان خەریكن‬ ‫دەتوێنەوە‪ .‬كارناسانی ژینگەپارێزی لەسەر ئەو‬ ‫باوەڕەن كە مەترسیی سەرەكی لە داهاتوودا‪،‬‬ ‫سەرهەڵدانی شەڕی سەربازی لەو ناوچەیە‬ ‫نیە‪ ،‬بەڵكوو خودی دەرهێنانی نەوت و گاز‬ ‫و نیشتەجێبوونی حەشیمەتێك لە مرۆڤەكان‪،‬‬

‫لە سەدەمین ساڵوەگەڕی نوقمبوونی كەشتی‬ ‫بەناوبانگی تایتانیكدا‪ ،‬مووزەخانەیەك‬ ‫بۆ نمایشدانی ئاسەوار و پاشماوەكانی‬ ‫ئەو كەشتییە لە شاری ساوتەمپتۆنی‬ ‫بریتانیادا كرایەوە‪ .‬مووزەخانەكە كاتژمێر‬ ‫‪ 1:30‬خولەكی پاشنیوەڕۆی رۆژی‬ ‫‪10‬ی ئاوریل‪ ،‬لە سەدەمین ساڵوەگەڕی‬ ‫ساتی چوونە نێو دەریای كەشتی تایتانیك‬ ‫كرایەوە‪ .‬مووزەخانەكە بڕی ‪ 15‬میلیۆن‬ ‫پۆندی بریتانیای تێچووە و بەرپرسانی‬ ‫رایانگەیاندووە كە تێیدا گەورەترین‬ ‫داستانی نەوتراوی سەرنشینانی تایتانیك‬ ‫و كاریگەری ئەو تراژێدییە لەسەر شاری‬ ‫ساوتەمپتۆن پیشان دراوە‪.‬‬

‫مەترسیی سەرەكییە‪.‬‬ ‫لەم وێنەیە كە لێرەدا هاتووە ـ لە رێكەوتی ‪19‬ی‬ ‫مارسی ‪2011‬دا گیراوە و چەند رۆژ لەمەوبەر لە‬ ‫الیەن هەواڵدەریی «ئاسۆشییەیتێد پرێس»ەوە باڵو‬ ‫بووەتەوە ـ ژێردەریاییەكی ئامریكا كە بە چەكی‬ ‫ناوكی تەیارە‪ ،‬بە سەهۆڵی جەمسەری باكوور‬ ‫داپۆشراوە‪.‬‬

‫لە هەواڵێكی دیكەی پێوەندیدار بە‬ ‫تایتانیك‪،‬‬ ‫ساڵوەگەڕی‬ ‫سەدەمین‬ ‫هەواڵدەریی «ئاسۆشییەیتێد پرێس»‬ ‫باڵوی كردەوە كە فرۆشی فیلمی‬ ‫«تایتانیك»‪ ،‬بەرهەمی ساڵی ‪،1997‬‬ ‫تەنیا لە دوو حەوتووی رابردوودا‪،‬‬ ‫لە ‪ 2‬میلیارد دۆالرەوە گەیشتووەتە‬ ‫‪ 2.03‬میلیار دۆالر‪« .‬تایتانیك»‪ ،‬بە‬ ‫دەرهێنەری جەیمس كامێرۆن‪ ،‬پاش فیلمی‬ ‫«ئاواتار»‪ ،‬بەرهەمی ‪ 2009‬كە هەر‬ ‫لە الیەن كامێرۆنەوە دەرهێنەری كراوە‪،‬‬ ‫بە پڕفرۆشترین فیلمی مێژوو ئەژمار‬ ‫دەكرێ‌‪.‬‬

‫گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە ئەنفال دەدوێن‬ ‫‪14‬ی ئاوریل لە هەرێمی كوردستاندا بە رۆژی‬ ‫ئەنفال ناسراوە‪ .‬لە رۆژی ‪ 1988/4/14‬لە گوندی‬ ‫ملە سوورە و كوڵە جۆی حاجی حەمەجان زۆترین‬ ‫ژمارەی خەڵك ئەنفال كران‪ .‬لە ‪14‬ی ئاوریلی‬ ‫‪2008‬دا‪ ،‬پەرلمانی عێراق تاوانی ئەنفالی بە‬ ‫جینۆساید ناساند‪ .‬پرۆژەی پاكتاوی نەتەوەی كورد‬ ‫كە بە «ئەنفال» ناسراوە‪ ،‬بە یەكێك لە دڕندانەترین‬ ‫پرۆژەكانی جینۆساید لە مێژووی مرۆڤایەتی‬ ‫دێتە ئەژمار‪ .‬ئەنجوومەنی بە ناو سەركردایەتيی‬ ‫شۆڕش كە بەرزترین دەسەاڵتی بڕیار بوو لە عێراق‬ ‫و سەددام حوسێن سەرۆكی بوو‪ ،‬لە رێكەوتی ‪29‬ی‬ ‫ئاداری ‪ 1987‬بڕیاری ژمارە ‪160‬ی دەركرد و بە‬ ‫پێی ئەو بڕیارە ئەنفال ئەنجام درا‪ .‬لەم پڕۆژەی‬ ‫ژێنۆسایدەدا‪ 200 ،‬هەزار هاوواڵتی كوردی سڤیل‬ ‫بوونە قوربانی و بەرەو دۆزەخەكانی بەعس بران‬ ‫و بۆ هەتا هەتایە شوێن بزر كران و هەندێكیان‬ ‫لە تاقیگەكانی رژێمی بەعس چەكی كیمیاوییان‬ ‫لەسەر تاقی كرایەوە‪ .‬هەروەها چوار هەزار گوندی‬ ‫كوردستان لەگەڵ زەویدا تەخت كران‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫سووتانی هەزاران رەز و باخ و كێڵگە و پڕكردنەوەی‬ ‫كارێز و كانی و رووخاندنی مزگەوت و قوتابخانە و‬ ‫نەخۆشخانە‪ .‬هەروەها لە هەندێ شوێنی كوردستان‬ ‫لە گەرمیان و بادینان چەكی كیمیاوی بەكار‬ ‫هێنرا و لە قۆناغی هەشتەمی ئەنفال لە بادینان‬ ‫هاوواڵتیانی كورد بەكۆمەڵ دەستبەسەر و هەر لەو‬

‫باران‬

‫سەرهەڵدانی هێزێكی پەنگخواردوو‬

‫لە سەدەمین ساڵوەگەڕی «تایتانیك»دا‪ ،‬فرۆشی «تایتانیك» زیادی كرد‬

‫شوێنەدا گوللەباران دەكران‪ .‬گۆڕە بەكۆمەڵەكانی‬ ‫كوردستان هەنووكە گەورەترین شایەتیی بەرباڵوی‬ ‫و دڕندەیی پرۆژەی «ئەنفال» لە كوردستاندان‪.‬‬

‫زایـــــەڵــــــــە‬

‫عەرەبەكانی ئێران لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی‬ ‫‪15‬ی ئاوریل‪ ،‬رۆژی راپەڕین و خرۆشانی‬ ‫خەڵكی ئەهواز و چەند شاری دەورووبەری‬ ‫و سەركوتی خوێنینی لە الیەن كۆماری‬ ‫ئیسالمییەوە‪ ،‬لە شاری حەمیدیە و چەند‬ ‫شوێنی ئەهوازدا خۆپیشاندانیان پێك هێنا كە بە‬ ‫توندی لە الیەن هێزە ئەمنییەتییەكانی رێژیمەوە‬ ‫سەركوت كرا‪ .‬چەند رۆژ پێشتریش‪ ،‬ژمارەیەكی‬ ‫بەرچاو لە قوتابییانی قوتابخانەیەكی ئەهواز‬ ‫بە هۆی هەڵكردنی ئااڵی نەتەوەیی خۆیان‪،‬‬ ‫لە الیەن هێزە ئەمنییەتییەكانەوە دەستبەسەر‬ ‫كرابوون‪15 .‬ی ئاوریلی ‪ ،2005‬ترۆپكی‬ ‫سەرهەڵدانی عەرەبەكانی ئێران دژ بە سیاسەتی‬ ‫گۆڕینی دێموگرافی ئەو ناوچەیە لە‬ ‫عەرەبنشینەوە بۆ فارسنشین بوو‪ ،‬سیاسەتێك كە‬ ‫ئێستایش درێژەی هەیە و هەر دەنگێكی ناڕازی‬ ‫بە دژی‪ ،‬بە توندترین شێوە سەركوت دەكرێ‌‪.‬‬ ‫خۆپیشاندانی چەند رۆژ لەمەوبەر‪ ،‬سەرهەڵدانی‬ ‫بەشێك لەو دەنگە پەنگخواردووانە بوو كە‬ ‫بەدەست هەاڵواردنی نەتەوەیی بە هەموو رەهەند‬ ‫و شكڵەكانییەوە دەناڵێنن‪ .‬یەكێك لەو رەهەندانە‪،‬‬ ‫رەهەندی ئابوورییە‪ ،‬بە جۆرێك كە ئەگەرچی‬ ‫زۆرترین داهاتی ئێران لە نەوتە و زۆرترین‬ ‫چاڵە نەوتییە وەگەڕكەوتووەكانی ئێرانیش لە‬ ‫ناوچەی عەرەبەكاندایە‪ ،‬بەاڵم خەڵكی ئەو‬ ‫ناوچەیە لە بەراورد لەگەڵ خەڵكی ناوەندنشیندا‬ ‫هەژارتر و كەمداهاتترن‪ .‬خەڵك لەو هەواڵواردنە‬ ‫ناڕازی بوون و كۆماری ئیسالمی لە جیاتی‬ ‫ئەوەی مافیان بداتێ‌‪ ،‬پیالنی گۆڕینی‬ ‫باری حەشیمەتیی ناوچەكەی گرتەبەر‪ ،‬واتە‬ ‫نەتەنیا نەوتی خاكەكەیان بەبێ‌ ئاوڕدانەوە لە‬ ‫داخوازییەكانیان دەبەن‪ ،‬بەڵكوو لە خاكەكەی‬ ‫خۆیشیان دەریاندەكەن‪ .‬راپۆرتگەلێك لە سەركوتی‬ ‫خوێناوی ناڕەزایەتییەكانی ئاوریلی ‪ 2005‬لە‬ ‫ئەهواز باڵو بووەوە كە ئەوپەڕی دڕندەیی هێزە‬ ‫سەركوتكەرەكانی كۆماری ئیسالمی نیشان‬ ‫دەدا‪ .‬بە وتەی شایەتحاڵەكانی ئەو كارەساتە‬ ‫مرۆییە‪ ،‬بە سەدان كەس لە خەڵكی ناڕازی‬ ‫فڕێ‌ دراونەتە نێو رووباری كاروونەوە‪ ،‬بە سەدان‬ ‫كەس بەبێ‌ هیچ دادگاییكردنێك لەسێدارە دراون‬ ‫و هتد‪.‬‬ ‫بێبەشی و زوڵملێكراویی خەڵكی عەرەبی ئێران‬ ‫هەر وەك بێبەشی و زوڵملێكراویی كوردەكان‪،‬‬ ‫بەلووچەكان‪ ،‬توركەمەنەكان و ئازەرییەكان‬ ‫ئەوەندەی دڕندەیی و سەركوتكاریی هێزە‬ ‫قەاڵچۆكەرەكانی كۆماری ئیسالمی دیار و‬ ‫حاشاهەڵنەگرە‪ ،‬بەاڵم ئەوەی روون نیە ئەوەیە‬ ‫كە بۆچی ئێستایش كەسانێك لە ئێراندا هەن‬ ‫كە سەرەڕای بانگەشەكانیان بۆ داكۆكی لە‬ ‫مافی مرۆڤـ‪ ،‬لەمەڕ پرسی نەتەوەكان لە ئێراندا‬ ‫بێدەنگن و ئەگەریش هەڵوێستێك دەگرن‪ ،‬لە‬ ‫دووپاتكردنەوەی تۆمەتە ناڕەواكانی كۆماری‬ ‫ئیسالمی زیاتر نیە‪.‬‬ ‫لە بەیاننامەیەكدا كە چەند حیزب و رێكخراوی‬ ‫عەرەبی ئەهواز بە بۆنەی حەوتەمین ساڵوەگەڕی‬ ‫سەرهەڵدانی ‪15‬ی ئاوریل دەریانكرد و تێیدا‬ ‫داوایان لە خەڵك كرد كە بەو بۆنەوە‪ ،‬چاالكیی‬ ‫جۆراوجۆر بەڕێوە ببەن‪ ،‬ئاماژە بە دوو خاڵی‬ ‫سەرەكی كرابوو‪ ،‬یەكەم‪ ،‬رێگەچارەی پرسی‬ ‫نەتەوەكان لە ئێران‪ ،‬سیستمێكی فێدراڵییە و‬ ‫دووهەم‪ ،‬چاالكی و خۆپیشاندانەكانی خەڵك‬ ‫ێو‬ ‫دەبێ‌ بە شێوەی مەدەنییانە و ئاشتیخوازانە ب ‌‬ ‫هەر كردەوەیەكی كۆماری ئیسالمی بۆ تێكدانی‬ ‫لەقاو بدرێ‌‪ .‬ئەم دوو خاڵە رەدكەرەوەی هەموو‬ ‫ێ‬ ‫بانگەشە ناڕەواكانی ئەوانەیە كە دەیانهەو ‌‬ ‫بە دووپاتكردنەوەی تۆمەتە هەڵبەستراوەكانی‬ ‫كۆماری ئیسالمی‪ ،‬خۆیان لە ئەركی داكۆكی‬ ‫لە مافی ئەو خەڵكە بێبەش و زوڵملێكراوە‬ ‫بدزنەوە‪ .‬هەر چۆنێك بێ‌‪ ،‬هێزی پەنگخواردووی‬ ‫نەتەوە زوڵملێكراوەكان‪ ،‬راستییەكی سەلماوە‬ ‫كە دەرەتانی چاوپۆشیكردن و حاشاكردنی‬ ‫نەهێشتووەتەوە‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.