kurdistan-kurdi583

Page 1

‫‪25‬ی‬ ‫جۆزەردان‬ ‫یان‪...‬‬

‫دەقی‬ ‫وتەكانی‬ ‫بەڕێز‪...‬‬ ‫‪4‬‬

‫خوێنی‬ ‫منداالنی‬ ‫سووریە‪...‬‬

‫بزووتنەوەی‬ ‫نەتەوەیی‬ ‫كورد‪...‬‬ ‫‪5‬‬

‫ژیانی‬ ‫ئەمڕۆی‬ ‫خەڵك‪...‬‬

‫‪8‬‬

‫دابینكردنی مافە نەتەوایەتییەكانی گەلی كورد لە چوارچێوەی ئێرانێكی دێموكراتیكی فێدراڵدا‬

‫‪11‬‬

‫‪10‬‬

‫بە بۆنەی ‪27‬ی جۆزەردانەوە‬ ‫‪ 32‬ساڵ لەمەوبەر رادیۆ دەنگی كوردستانی ئێران وەكوو دەنگێكی نەتەوەیی و دێموكراتیك‬ ‫دامەزرا و لە رێی ئەو رایەڵەوە پەیوەندییەكی متمانەپێكراو لە نێوان كۆمەاڵنی خەڵكی‬ ‫كوردستان و ش��ۆڕش��دا گ��رێ‌ درا‪ .‬لە م��اوەی ئ��ەو ‪ 32‬س��اڵ��ەدا هەواڵەكانی شۆڕشی‬ ‫ئازادیخوازانەی رۆڵە نیشتمانپەروەرەكانی كوردستانمان لەو رایەڵەوە بیستووە و ئەو رادیۆیە‬ ‫دەروەستانە خزمەتی بە ئامانجەكانی گەلەكەمان ك��ردووە‪ .‬رۆژی ‪27‬ی جۆزەردان‪،‬‬ ‫ساڵڕۆژی دامەزرانی رادیۆ دەنگی كوردستانی ئێران لە سەرجەم خەڵكی كوردستان و‬ ‫پێشمەرگە و كادرە تێكۆشەرەكانی ئەو رایەڵە نیشتمانییە پیرۆز بێت‪.‬‬

‫ئۆرگـــانی كۆمیتەی نـــاوەنـــدیی حیزبی دێمـــــوكراتی كوردستــــــــــانی ئێــــــــران‬

‫‪www.kurdistanmedia.com‬‬

‫ژمارە ‪،583‬چوارشەممە‪31 ،‬ی جۆزەردانی ‪20 ،1391‬ی ژووئەنی ‪150 ،2012‬تمەن‬ ‫پـــەیـــڤ‬

‫باران‬

‫چەند وتەیەك لەمەڕ‬ ‫دادگای سەمبولیك لە لەندەن‬ ‫ناوەندی مافی مرۆڤی رێكخراوی لێبوردنی‬ ‫نێونەتەوەیی لە لەندەن بە بانگهێشتكردنی‬ ‫گرووپێك لە مافپەروەران و چاالكانی سیاسی‬ ‫و مەدەنیی ئێرانی و غەیرەئێرانی بۆ لەندەن‪،‬‬ ‫خەریكی بەڕێوەبردنی دادگایەكی سەمبولیك لە‬ ‫ژێر ناوی «كەمپەینی خەڵكی ئێران تریبیوناڵ»ە‪.‬‬ ‫لەم دادگایەدا كە لە رۆژی دووشەممە‪29 ،‬ی‬ ‫جۆزەردانەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ دەستی‬ ‫پێكردووە‪ ،‬كۆماری ئیسالمیی ئێران بە هۆی‬ ‫ئەو ئێعدامانەی لە دەیەی ‪1360‬ی هەتاویدا‬ ‫بەڕێوەی بردوون‪ ،‬دادگایی دەكرێ‌‪ .‬دادگای‬ ‫سەمبولیك لە چەشنی ئەوەی هەنووكە لە لەندەن‬ ‫بەڕێوە دەچێ‌‪ ،‬پێشتر لە الیەن بێرتراند راسێل‪،‬‬ ‫نووسەر و بیرمەندی بریتانیایی بە هاوڕێیەتی‬ ‫ژان پۆل سارتێر‪ ،‬نووسەر و بیرمەندی فەڕانسەوی‬ ‫لە نێوەڕاستی دەیەی ‪60‬ی زایینیدا بەڕێوە چووە‪.‬‬ ‫ێ كە‬ ‫دادگای سەمبولیك لە كاتێكدا بەڕێوە دەچ ‌‬ ‫دەرەتانی بەڕێوەبردنی دادگای یاسایی و فەرمی‬ ‫بوونی نەبێ‌‪ .‬بەداخەوە الیەنگرانی مافی مرۆڤـ لە‬ ‫ئێران و بنەماڵە و خزم و كەسوكاری قوربانییانی‬ ‫ماشێنی ئێعدام و كوشتوبڕی كۆماری ئیسالمی‬ ‫لەم جیهانە پانوبەرینەدا ناتوانن پەنا وەبەر‬ ‫ێ‬ ‫دادگایەك ببەن كە دەسەاڵتی بەڕێوەبەری هەب ‌‬ ‫و سزا بۆ تاوانبارەكان دیاری بكات‪ .‬ئەگەرچی‬ ‫هەر لە ساڵە سەرەتاییەكانی بەدەسەاڵتگەیشتنی‬ ‫كۆماری ئیسالمیدا‪ ،‬ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك‪،‬‬ ‫لە سیاسی و مەدەنی‪ ،‬بەتایبەت لە ناوچەكانی‬ ‫نەتەوە زوڵملێكراوەكان بوون بە قوربانیی ماشێنی‬ ‫ئێعدامی ئەو رێژیمە و سەركوت‪ ،‬ئێعدامی‬ ‫بەكۆمەڵ و كوشتوبڕ و قەاڵچۆكردنی خەڵك‬ ‫نەتەنیا بە درێژایی دەیەی شەستی هەتاوی‬ ‫بەڵكوو بە درێژایی تەمەنی ئەو رێژیمە درێژەی‬ ‫هەبووە و بەڕێوە چوون‪ ،‬بەاڵم تەنیا پەرچەكرداری‬ ‫جیهانی لە ئاستیاندا‪ ،‬هەر مەحكوومكردنەكانی‬ ‫رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ناوەند و‬ ‫كۆمەڵە جیهانییەكانی داكۆكیكاری مافی‬ ‫مرۆڤ بووە‪ .‬یاسا نێونەتەوەییەكان بە شێوەیەكە‬ ‫كە تەنیا كاتێك دەكرێ‌ خەڵكی واڵتێك سكااڵیان‬ ‫بە دژی حكوومەتە سەرەڕۆكەیان ببنە بەردەم‬ ‫دادگایەك وەك دادگای نێونەتەوەیی الهە یان ببنە‬ ‫بەردەم شوورای ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان‬ ‫كە تاوانەكان بە جینایەت دژی مرۆڤایەتی‬ ‫بناسرێن‪ .‬بە واتایەكی دیكە یاسا نێونەتەوەییەكان‬ ‫بە شێوەیەك داڕێژراون كە خەڵكی واڵتێك وەك‬ ‫ئێران پێویستە چاوەڕوانی كوشتوبڕێكی زۆرزیاتر‬ ‫و بەرینتر لەوە بن كە تا ئێستا بەڕێوە چووە و‬ ‫ئەوكات دەتوانن سكااڵ بەرنە بەر ناوەندە دادوەرییە‬ ‫جیهانییەكان‪ .‬بەاڵم كردەوەیەك وەك بەڕێوەبردنی‬ ‫دادگای سەمبولیك لە لەندەن‪ ،‬دەتوانێ‌ هەم‬ ‫سەرنجی بیروڕای گشتیی جیهان بۆ الی‬ ‫پرسی مافی مرۆڤـ لە ئێران رابكێشێ و هەم‬ ‫بە هۆیەوە بەڵگەی پێوەندیدار بە تاوانەكانی‬ ‫كۆماری ئیسالمی كۆ بكرێتەوە تا لەم رێگەوە‬ ‫واڵتان و ناوەندە دادوەرییە جیهانییەكان النیكەم لە‬ ‫بارودۆخی ئێران ئاگادار بكرێنەوە و لە دواڕۆژی‬ ‫پاش كۆماری ئیسالمیشدا بەكار بهێنرێن‪.‬‬

‫پرسی نەتەوەكانی ئێران‬

‫لە ژێنێڤ كەوتە بەرباس‬

‫كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران‬ ‫ـ ژنێڤ‪ ،‬ه��اوك��ات لەگەڵ دەستپێكردنی‬ ‫‪20‬ەم��ی��ن خولی كۆبوونەوەكانی شوورای‬ ‫م��اف��ی م����رۆڤ ل��ە رێ��ك��خ��راوی نەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكان‪ ،‬كونفرانسێكی لە ژێر ناوی‬ ‫«مافی مرۆڤ و مافی بەشداریی گەالنی‬ ‫ئێران لە دەس��ەاڵت»دا لە رێكەوتی ‪29‬ی‬ ‫ج��ۆزەردان لە بینای نەتەوە ‌یەكگرتووەكان‬ ‫ل��ە ژن��ێ��ڤ ب��ەڕێ��وە ب���رد‪ .‬ك��ۆب��وون��ەوەك��ە بە‬ ‫ئامادەبوونی بەرچاوی رۆژنامەنووسان و‬ ‫راپۆرتنێرانی چەندین راگەیێن بەڕێوە چوو‪.‬‬ ‫بەشدارانی سەرەكی كونفرانسەكە بریتی بوون‬ ‫لە بەڕێزا‌ن كارلۆ سوومارۆگا‪ ،‬پارلمانتێری‬ ‫س��وی��س��ی و ئ���ەن���دام���ی كۆمیسیۆنی‬ ‫پەیوەندییەكانی دەرەوەی سویس و سەرۆكی‬ ‫گرووپی پارلمانتارانی الیەنگری كورد لە‬ ‫پارلمانی سویس‪ ،‬مستەفا هیجری‪ ،‬سكرتێری‬ ‫گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی‬ ‫ئێران‪ ،‬خاتوو كارن پاركر‪ ،‬دادوەر و سەرۆكی‬ ‫رێكخراوی پارێزەرانی مافی مرۆڤی نەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكان‪ ،‬خاتوو ئۆرێتا باندێتینی‪،‬‬ ‫نوێنەری هەمیشەیی رێكخراوی فڕانس‬ ‫لیبرتە لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان‌‪،‬‬

‫ناسر بۆلیدەیی‪ ،‬نوێنەری حیزبی خەڵكی‬ ‫بەلووچستان‪ ،‬خاتوو دیان عەالیی‪ ،‬نوێنەری‬ ‫ك��ۆم��ەڵ��ەی ن��ێ��ون��ەت��ەوەی��ی بەهاییەكان لە‬ ‫رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ژنێڤ‪.‬‬ ‫كونفرانسەكە سەرەتا لە الیەن بەڕێوەبەرانی‬ ‫ب��ەرن��ام��ەك��ە ب��ەڕێ��ز ت��ەی��م��ووری ئەلیاسی‪،‬‬ ‫ن��وێ��ن��ەری هەمیشەیی ك��ۆم��ەڵ��ەی مافی‬ ‫مرۆڤی كوردستان لە نەتەوە یەكگرتووەكان و‬ ‫خاتوو كارن پاركر دەستی پێكرد‪.‬‬ ‫پاشان‪ ،‬بەڕێز مستەفا هیجری وتارێكی بە‬ ‫ئینگلیسی لەسەر هەلومەرجی ئێستای ئێران‬ ‫و ناوچە و كوردستان پێشكەش كرد‪ .‬دەقی‬ ‫وتەكانی بەڕێز هیجری لە الپ��ەڕەی ‪4‬ی‬ ‫ئەم ژم��ارەی رۆژن��ام��ەی «كوردستان»دا‬ ‫هاتووە‪.‬‬ ‫دواتر‪ ،‬بەڕێز «كارلۆ سوومارۆگا» وتارێكی‬ ‫ل��ەس��ەر گرنگيی ب��ەش��داری��ی كەمایەتییە‬ ‫ن��ەت��ەوەی��ی و ئاینییەكان ل��ە دەسەاڵتدا‬ ‫پێشكەش كرد‪ .‬ناوبراو لە قسەكانیدا باسی‬ ‫ئەزموونی فێدرالیزمی واڵتەكەی‪ ،‬واڵتی‬ ‫سویسی كرد‪.‬‬ ‫لە بەشێكی دیكەی كونفرانسەكەدا‪ ،‬هەر یەك‬ ‫لە بەڕێزان ناسر بۆلیدەیی‪ ،‬ئۆرێتا باندێتینی‬

‫و دیان عەالیی لەسەر پرسی كەمایەتییە‬ ‫ئاینییەكان‪ ،‬كەمایەتییە نەتەوەیییەكان‪،‬‬ ‫پرسی ل��ەس��ێ��دارەدان و ب��وارە جیاوازەكانی‬ ‫مافی مرۆڤ قسەیان كرد‪.‬‬ ‫شایانی باسە‪ ،‬ئاكامی ئەم كونفرانسە لە‬ ‫راگەیاندراوێكدا‪ ،‬لە الیەن كۆمەڵەی مافی‬ ‫مرۆڤی كوردستانی ئێرانەوە بە ‪21‬هەمین‬ ‫ك���ۆب���وون���ەەوەی ش����وورای م��اف��ی مرۆڤ‬ ‫پێشكەش دەكرێت‪.‬‬ ‫شایانی باسە‪ ،‬پارلمانی ئورووپا چەند رۆژ‬ ‫لەمەوبەر بە دەركردنی بەیاننامەیەك لە ‪11‬‬ ‫مادەدا‪ ،‬داوای لە تاران كرد بە پەسەندكراو‬ ‫و پەیماننامە ن��ێ��ون��ەت��ەوەی��ی��ەك��ان پێبەند‬ ‫بێت و ل��ەگ��ەڵ كەمایەتییە قەومییەكان‬ ‫(نەتەوەكان) و پێڕەوانى مەزهەبە جیاجیاكان‪،‬‬ ‫هەڵسوكەوتێكی یاسایی و دادپەروەرانەی‬ ‫ه��ەب��ێ‌‪ .‬ب��ەپ��ێ��ی راپ���ۆرت���ی ئەلعەرەبییە‪،‬‬ ‫پارلمانی ئورووپا لە كردەوەیەكی بێوێنەدا‪،‬‬ ‫راستەوخۆ باسی مافەكانی نەتەوەكان و‬ ‫پێڕەوانی مەزهەبەكانى لە ئێراندا كردووە و‬ ‫رەخنەی لە «پێشێلكاریی ئاشكرا»ی تاران‬ ‫لەم بوارەدا گرتووە‪.‬‬

‫س�����ووری�����ە‪ ،‬چ�����اوەڕوان�����ی‬ ‫هەنگاوی دواترە‬ ‫پاش هەڵپەسێرانی چاالكیی چاودێرانی رێكخراوی نەتەوە‬ ‫یەكگرتووكان‪ ،‬كۆشكی سپی رۆژی شەممە‪16 ،‬ی‬ ‫ژووئ��ەن رایگەیاند لەگەڵ هاوپەیمانە جیهانییەكانی‬ ‫خ��ۆی��دا خ��ەری��ك��ی ت��اوت��وێ��ی «ه��ەن��گ��اوی دوات����ری»‬ ‫ب��ەرەوڕووب��وون��ەوە لەگەڵ قەیرانی سووریەیە‪ .‬بەپێی‬ ‫راپۆرتی رۆیتێرز‪ ،‬تامی ڤیتور‪ ،‬وتەبێژی كۆشكی سپی‬ ‫وتی‪« :‬ئێمە جارێكی دیكە داوا لە رێژیمی سووریە‬ ‫دەكەین تا بە بەڵێنییەكانی خۆی بەنیسبەت گەاڵڵەی‬ ‫ئاشتیی كوفی عەنان‪ ،‬لەوانە جێبەجێكردنی تەواوی‬ ‫ئاگربڕ پێبەند بێ‌»‪ .‬ئەو لە درێژەدا وتی كە ئامریكا‬ ‫«لەم قۆناخە هەستیارە زەمەنییەدا لەگەڵ هاوپەیمانە‬ ‫نێونەتەوەییەكانی خەریكی تاوتوێی هەنگاوەكانی‬ ‫دوات���ر ب��ۆ راگواستنی دەس��ەاڵت��ی سیاسی ل��ە الیەن‬ ‫سوورییەكانەوەیە هەر وەك لە بڕیارنامەكانی رێكخراوی‬ ‫نەتەوە یەكگرتووەكان باس كراوە»‪.‬‬ ‫هەر لەم كاتەدا‪ ،‬هەواڵدەریی ئیتارتاسی رووسیە لە‬ ‫زاری بەرپرسێكی سەربازيی ستادی هاوبەشی ئەرتەشی‬ ‫رووسیە رایگەیاند كە بە چەند ناوی دەریایی ئەم واڵتە‬ ‫راگەیاندراوه بۆ بەڕێكران بۆ ئاوەكانی سووریە ئامادە‬ ‫ب��ن‪ .‬پێشتر‪ ،‬سەرچاوەگەلێك ل��ە وەزارەت����ی بەرگری‬ ‫ئامریكا رایانگەیاندبوو كە ئەرتەشی ئامریكا گەاڵڵەی‬ ‫ئ��ۆپ��ەراس��ی��ۆن دژی رێ��ژی��م��ی س���ووری���ەی بەتەواوی‬ ‫داڕشتووە‪.‬‬ ‫سێرگی الڤرۆف‪ ،‬وەزیری كاروباری دەرەوەی رووسیە‪،‬‬ ‫هەوڵدان بۆ رووخاندنی رێژیمی سووریەی بە بەشێك لە‬ ‫یارییەكی ژێئۆسیاسیی گەورەتر لە ناوچە ناو بردووە كە‬ ‫لە كۆتاییدا رێژیمی ئێرانی كردووەتە ئامانج‪.‬‬

‫ك��ۆب��وون��ەوەی مۆسكۆ ك��ەوت��ە ژێر‬ ‫كاریگەریی هەڵوێستە ناكۆكەكان‬ ‫لە بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە‪29 ،‬ی جۆزەردانەوە‪،‬‬ ‫سێهەمین خولی وتووێژەكانی ئێران لەگەڵ واڵتانی پێنج‬ ‫زێ��دە یەك لە مۆسكۆ دەستی پێكرد‪ .‬بەپێی راپۆرتی‬ ‫هەواڵدەریی فەڕانسە‪ ،‬سێرگی الڤرۆف‪ ،‬جێگری وەزیری‬ ‫كاروباری دەرەوەی رووسیە رۆژی دووشەممە و لە رەوتی‬ ‫وتووێژەكاندا وتی كە بە دژواری دەكرێ‌ هەر دوو الیەنەكە‬ ‫بگەنە رێككەوتن‪ ،‬چوونكە هەڵوێستەكانیان جیاواز‬ ‫و ئاڵۆزن‪ .‬هەواڵدەریی فەڕانسە لە زاری بەرپرسێكی‬ ‫ئێرانییەوە رایگەیاند‪« :‬بارودۆخی وتووێژەكان ئەرێنی نیە‬ ‫و هەر دوو الیەن هێشتا لەسەر دیاریكردنی چوارچێوەی‬ ‫وتووێژەكانیان بیروبۆچوونی جیاوازیان هەیە»‪.‬‬ ‫ل��ە الی��ەك��ی دی��ك��ەوە‪ ،‬ه��ەواڵ��دەری��ی رۆی��ت��ێ��رز راپۆرتی‬ ‫دا‪ ،‬لەوانەیە رێژیمی ت��اران ه��ەوڵ ب��دات لە بەرامبەر‬ ‫دەس��ت��ه��ەڵ��گ��رت��ن ل���ە پ��ش��ت��ی��وان��ی ل���ە ب���ەش���ار ئەسەد‪،‬‬ ‫ئیمتیازگەلێك ب��ۆ بەرنامە ناوكییەكەی ل��ە رۆژئاوا‬ ‫وەربگرێ‌‪ .‬بەاڵم دیپلۆماتەكان دەڵێن بە سەرنجدان بەوەی‬ ‫كە ئەسەد ماوەیەكی زۆر لە دەسەاڵتدا نامێنێ‌‪ ،‬وەها‬ ‫موعامەلەیەك وەدی نایێت‪ .‬ه��ەروەه��ا مایكێل مان‪،‬‬ ‫وتەبێژی كاترین ئەشتۆن لەمەڕ ئ��ەو گەمارۆیانەی‬ ‫ئورووپا دژی پیشەسازیی نەوتی ئێران كە بڕیارە لە دوو‬ ‫حەوتووی دیكەوە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫«وتووێژەكان كاریگەرییان لەسەر ئەو گەمارۆیانە نابێ‌ و‬ ‫نابێته‌ هۆی هەڵوەشاندنەوەیان»‪.‬‬ ‫دیپلۆماتە رۆژئاواییەكان وتوویانە كە ئەگەر وتووێژەكانی‬ ‫مۆسكۆ نەگاتە ئاكامێكی دیاریكراو‪ ،‬رەنگە لەسەر‬ ‫دانیشتنی دیكە بۆ وتووێژەكان بڕیار نەدرێ‌‪.‬‬


‫‪2‬‬

‫ژمارە ‪ 583‬ـ ‪31‬ی جۆزەردانی ‪1391‬‬

‫بەشداریی هەیئەتێكی حیزب لە پرسەی دایكی د‪.‬بەرهەم ساڵح‬

‫هەیئەتێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپرستیی بەڕێز مستەفا هیجری‪ ،‬سكرتێری‬ ‫گشتیی حیزب‪ ،‬رێكەوتی ‪٢٥‬ی جۆزەردانی ‪١٣٩١‬ی هەتاوی‪ ،‬لە رێوڕەسمی پرسەی خاتوو «رووناك‬ ‫رەئووف»‪ ،‬دایكی كەسایەتیی سیاسیی‌ ناسراوی كورد‪ ،‬د‪.‬بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە مزگەوتی «ئەحمەد‬ ‫حاجی عەلی»ی شاری سلێمانی بەشداری كرد‪.‬‬ ‫بەڕێز مستەفا هیجری لەو رێوڕەسمەدا لە الیەن حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە سەرەخۆشییان لە‬ ‫د‪.‬بەرهە‌م و بنەماڵەی نیشتمانپەروەریان كرد‌و هاودەردیی حیزبیان لەگەڵ بنەماڵەیان دەربڕی‪.‬‬ ‫خاتوو رووناك رەئووف یەكێك لە ژنە تێكۆشەر و نیشتمانپەروەرەكانی كورد بوو كە بە درێژایی تەمەنی‬ ‫خزمەتی بە تێكۆشەرانی كورد كردووە و لە بواری خەباتی مەدەنیشدا یەكێك لە ژنە چاالكەكانی شاری‬ ‫سلێمانی ‌و هەرێمی كوردستان بووە‪ .‬هەر ئەو كار و تێكۆشانەشی بووە هۆی ئەوەی كە لە نێو كۆڕ و‬ ‫لێ بكرێ‌‪.‬‬ ‫كۆمەڵە مەدەنییەكانیشدا ببێتە خاوەنی جێ پێیەكی بەر‌ز و بە رێزەوە چاوی ‌‌‬

‫پشتیوانیی حیزبی دێموكرات لە بانگەوازی خاتوو شیرین عیبادی‬ ‫پاش باڵوبوونەوەی بانگەوازی خاتوو شیرین عیبادی لە پێناو رزگاركردنی گیانی ئەو زیندانییە‬ ‫سیاسییانەی زیندانەكانی ئێران كە باری جەستەییان نالەبارە‪ ،‬حیزبی دێموكرات پشتیوانیی خۆی لەو‬ ‫بانگەوازە دەربڕی‪.‬‬ ‫دەقی بەیاننامەی پشتیوانی لە بانگەوازی شیرین عیبادی‪ ،‬بەم چەشنەیە‪:‬‬ ‫خاتوو شیرین عیبادی‪ ،‬چاالكی بواری مافی مرۆڤ و براوەی خەاڵتی ئاشتیی نۆبێل‪ ،‬لە بانگەوازێكدا‬ ‫وێڕای مەحكوومكردنی مەرگی گوماناوی و ئازار و ئەشكەنجەی زیندانییە سیاسییەكان لە بەندیخانەكانی‬ ‫كۆماری ئیسالمیی ئێراندا و ئەو مەترسییانەی كە هەڕەشە لە گیانی ئەو زیندانییانە دەكەن‪ ،‬داوای‬ ‫كردووە كە نەرگس محەممەدی‪ ،‬محەممەد سدیق كەبوودوەند و حوسێن رەونەقی مەلەكی‪ ،‬سێ‌ بەندكراو لە‬ ‫بەندیخانەكانی كۆماری ئیسالمیدا كە گیرۆدەی نەخۆشیی مەترسیدار بوون و گیانیان لە مەترسیدایە‪،‬‬ ‫ێ هیچ شەرت و مەرجێك ئازاد بكرێن‪.‬‬ ‫ب‌‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‪ ،‬وەك الیەنگری شێلگیری مافی مرۆڤ‪ ،‬پشتیوانیی خۆی لەو‬ ‫بانگەوازەی خاتوو شیرین عیبادی رادەگەیەنێ‌ و بە رێزەوە سەیری هەوڵی هەر الیەنێكی داكۆكیكار لە‬ ‫مافی مرۆڤ لەو پێوەندییەدا دەكا‪.‬‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‬ ‫دەفتەری سیاسی‬ ‫‪١٨‬ی جۆزەردانی ‪١٣٩١‬ی هەتاوی‬ ‫‪٧‬ی ژوئەنی ‪٢٠١٢‬ی زایینی‬

‫سەردانی هەیئەتێكی پارلمانی نۆروێژ لە دەفتەری‬ ‫پێوەندییەكانی حیزبی دێموكرات لە شاری سلێمانی‬ ‫هەیئەتیكی پارلمانی نۆروێژ‪ ،‬سەر بە حیزبی چەپی ئەو واڵتە سەردانی دەفتەری پێوەندییەكانی حیزبی‬ ‫دێموكراتی لە شاری سلێمانی كرد‪.‬‬ ‫هەیئەتێكی پارلمانی نۆروێژ بە سەرپەرستیی بەڕێز ئەكتەر چودری‪ ،‬جێگری بەرپرسی پارلمانی نۆروێژ‪،‬‬ ‫رێكەوتی ‪١٧‬ی جۆزەردانی ‪١٣٩١‬ی هەتاوی‪ ،‬سەردانی دەفتەری پێوەندییەكانی حیزبی دێموكراتی‬ ‫كوردستانی ئێرانی لە شاری سلێمانی كرد و لە الیەن هەیئەتێكی حیزبەوە بە سەرپەرستیی بەڕێز‬ ‫محەممەد ساحیبی‪ ،‬ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبەوە پێشوازی لێكرا‪.‬‬ ‫لەو سەردانەدا بەڕێز محەممەد ساحیبی‪ ،‬لەسەر بارودۆخی ئێران و كوردستان و هەروەها سیاسەتی رێژیمی‬ ‫ئیسالمیی ئێران لە هەمبەر ئازادیخوازانی ئێران بەگشتی و نەتەوەی كورد بەتایبەتی چەند باسێكی‬ ‫پێشكەش كرد‪.‬‬

‫دانیشتنی نوێنەرانی كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فێدراڵ‬ ‫لەگەڵ چەند پارلمانتاری ئورووپا‬ ‫نوێنەرانی كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فێدراڵ لە برۆكسێل لەگەڵ ئەندامانی پارلمانی ئورووپا دیداریان‬ ‫پێك هێنا‪.‬‬ ‫نوێنەرانی كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فێدراڵ بە مەبەستی پێداگری لەسەر پرسی پێشێلكردنی مافی‬ ‫مرۆڤ لە ئێران‪ ،‬بەتایبەت لە دژی نەتەوە زوڵملێكراوەكان‪ ،‬رێكەوتی ‪ ١٥‬و ‪١٦‬ی جۆزەردانی ‪١٣٩١‬ی‬ ‫هەتاوی‪ ،‬لەگەڵ چەندین ئەندام پارلمانی ئورووپا دانیشتن و چاوپێكەوتنیان ئەنجام دا‪.‬‬ ‫لەو دانیشتنە دوو رۆژەدا‪ ،‬را و بۆچوونی كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فێدراڵ لە الیەن نوێنەرانی كۆنگرەی‬ ‫نەتەوەكانەوە بۆ ئەندام پارلمانەكانەكانی ئورووپا شرۆڤە كرا و لەسەر دروشمی «نەتەوە جیاجیاكانی ئێران‬ ‫تەنیا بە سیستمێكی دێموكراتیكی فێدراڵ و ناناوەندی دەتوانن داهاتوویەكی دادپەروەرانە و هاوبەش‬ ‫مسۆگەر بكەن»‪ ،‬پێداگرییان كردەوە‪.‬‬ ‫بەڕێزان لوقمان ئەحمەدی و ناسر بوولیدەیی‪ ،‬نوێنەرانی كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فێدراڵ‪ ،‬چەندین‬ ‫دی��داری��ان لەگەڵ ئەندامانی پارلمانی ئ��ورووپ��ا‪ ،‬راوێ��ژك��اران��ی سیاسی‪ ،‬ناوەند و بنكە هزرییەكان و‬ ‫رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ئەنجام دا و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەگەڵ كردن‪.‬‬

‫هەواڵ و راپۆرت‬ ‫سەردانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكرات‬ ‫هەیئەتێكی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی‬ ‫كوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز عەبدوڵاڵ‬ ‫م��وه��ت��ەدی‪ ،‬سكرتێری گشتیی ئ��ەو رێكخراوە‬ ‫رێكەوتی ‪١٦‬ی ج��ۆزەردان��ی ‪١٣٩١‬ی هەتاوی‬ ‫سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی‬ ‫كوردستانی ئێرانیان كرد و لە الیەن هەیئەتێك بە‬ ‫سەرپەرستیی بەڕێز مستەفا هیجری‪ ،‬سكرتێری‬ ‫گشتیی حیزبەوە پێشوازییان لێ كرا‪.‬‬ ‫ل��ەم دانیشتنەدا بەڕێز مستەفا هیجری لەسەر‬ ‫رەوشی سیاسیی ناوچە‪ ،‬ئێران و دۆزی كورد چەند‬ ‫باسێكی پێشكەش كرد‪.‬‬ ‫كێشەی ناوكیی رێژیمی ئێران و ئاكامی هەوڵە‬ ‫نێودەوڵەتییەكان بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە‬ ‫پرسگەلێك بوون كە لە الیەن هەیئەتی هەردوو الوە‬ ‫ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر كرا‪.‬‬ ‫ه���ەروەه���ا گ��ری��ن��گ��ی��ن��ەدان��ی رێ��ژی��م��ی كۆماری‬ ‫ئیسالمیی ئێران بە هەوڵی واڵتانی رۆژئاوایی و‬ ‫بەتایبەت ئەمریكا لەمەڕ چارەسەركردنی كێشەی‬ ‫ناوكیی ئەو رێژیمە و كەڵكوەرگرتنی رێژیم لە‬ ‫دانووستان بۆ بەدەستهێنانی كات بۆ گەیشتن بە‬ ‫مەبەستی تایبەتیی خۆی‪ ،‬هەڵسەنگێندرا و هەر‬ ‫دوو ال لەسەر بێ‌ئاكامبوونی دانووسانی داهاتوو‬ ‫كە بڕیارە لە موسكۆ پێتەختی رووسیە ئەنجام‬ ‫بدرێت‪ ،‬هاوڕا بوون‪.‬‬ ‫ل��ە درێ���ژەی ئ��ەم ب��اس��ان��ەدا كێشەی گەمارۆی‬ ‫ئ��اب��ووری��ی رێژیمی ئ��ێ��ران و شوێندانەریی ئەو‬ ‫گەمارۆیانە لەسەر رەوش��ی سیاسی و ئابووریی‬ ‫ئێران و بەتایبەت فرۆشی نەوتی ئێران و زیاتربوونی‬ ‫گوشارەكان بۆ سەر ئێران لەو پێوەندییەدا تاوتوێ‬ ‫كران‪.‬‬ ‫پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێران‪ ،‬دەستێوەردان‬ ‫لە كاروباری واڵتان‪ ،‬هاریكاری كۆماری ئیسالمی‬ ‫لەگەڵ رێژیمە دیكتاتۆر و پاوانخوازەكانی وەك‬ ‫رێ��ژی��م��ی س��ووری��ە‪ ،‬ه��ەروەه��ا تێكڕووخانی ئەو‬ ‫رێژیمە و سەركەوتنی ئیرادەی كۆمەاڵنی خەڵك‪،‬‬ ‫پرسگەلێك بوون كە زیاتر تیشكیان خرایە سەر و‬

‫ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر كرا‪.‬‬ ‫لە دریژەی دانیشتنەكەدا بەڕێز مستەفا هیجری‪،‬‬ ‫ل��ەس��ەر خ��ەب��ات��ی گ��ەالن��ی ئ��ێ��ران و بزووتنەوەی‬ ‫دێموكراسیخوازانەی ئێران چەند وتەیەكیان پێشكەش‬ ‫ك��رد و ل��ەم ب���ارەوە ئ��ام��اژەی ب��ە چاالكتركردنی‬ ‫ك��ۆن��گ��رەی ن��ەت��ەوەك��ان��ی ئێرانی ف��ێ��دراڵ ك��رد و‬ ‫لەو پێوەندییەدا گوتی‪« :‬كۆنگرەی نەتەوەكانی‬ ‫ئێرانی فێدراڵ توانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەكوو‬ ‫نوێنەری ب��ەرچ��اوی بەشێك ل��ە گ��ەالن��ی ئێران‪،‬‬ ‫پاڵپشتێكی بەهێز بێت بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی‬ ‫دێموكراسی لە ئێران و رۆڵێكی بەرچاو بگێڕێت»‬ ‫و دوات���ر ل��ەس��ەر چاالكتركردنی ئ��ەو كۆنگرەیە‬ ‫پێداگری كردەوە‪.‬‬ ‫ب��ەڕێ��ز مستەفا ه��ی��ج��ری‪ ،‬سكرتێری گشتیی‬ ‫حیزب‪ ،‬لە درێ��ژەی باسەكەیاندا لەسەر دیالۆگ‬ ‫و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی‬ ‫سەرانسەری ئێران دوا‌ و وەكوو نموونەش كۆڕ و‬ ‫كۆبوونەوەكانی دوو ساڵی رابردووی ئۆپۆزیسیۆنی‬ ‫ئێران و كوردستانی بە كاریگەر لە قەڵەم دا و رۆڵی‬ ‫حیزبی دێموكرات و كۆمەڵەی بەرز نرخاند‪.‬‬

‫بەڕێز هیجری لە كۆتایی باسەكەیاندا لەسەر‬ ‫بەرینتركردنی مەیدانی كار و تێكۆشانی الیەنە‬ ‫سیاسییەكانی كوردستان پێداگری كردەوە‪.‬‬ ‫پ��اش��ان ب��ەڕێ��ز ع��ەب��دوڵ�ڵا م��وه��ت��ەدی‪ ،‬سكرتێری‬ ‫كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی‬ ‫ئێران‪ ،‬روانین و بۆچوونەكانی كۆمەڵەی لەسەر‬ ‫ئەو بابەتانە خستە بەر باس و لەسەر پێویستیی‬ ‫خوێندنەوەیەكی یەكگرتوو پێی داگرتەوە‪.‬‬ ‫ب���ەڕێ���ز م���وه���ت���ەدی‪ ،‬ه���ەوڵ���ەك���ان���ی رێژیمی‬ ‫ئیسالمیی ئێرانی لەمەڕ كەمكردنەوەی زەخت‬ ‫و گوشارەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە سەر‬ ‫خۆی بە سەرنەكەوتوو زانی و گوتی‪« :‬رێژیم‬ ‫لەو پێوەندییەدا لە ئامانجەكانی سەركەوتوو نەبووە‬ ‫و نەیتوانیوە لە قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكان‬ ‫دەرباز ببێت»‪.‬‬ ‫ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ سووریە‪ ،‬ئاڵوگۆڕی‬ ‫سیاسی ل��ە س��ووری��ە و گرینگیدان ب��ە خەباتی‬ ‫نێوخۆیی هێز و الی��ەن��ە سیاسییەكان ل��ە پێناو‬ ‫خێراتربوونی رەوت���ی ئ��اڵ��وگ��ۆڕ ل��ەو واڵت���ەى بە‬ ‫گرینگ لە قەڵەم دا‪.‬‬

‫بانگەوازی ‪ ٩‬حیزب و رێكخراو لە سەروبەندی دانیشتنی دەورەیی‬ ‫ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان‬ ‫ه���اوك���ات ل��ەگ��ەڵ‌ ب��ەڕێ��وەچ��وون��ی دانیشتنی‬ ‫ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكان لە ژنێڤ‪ ٩ ،‬حیزب و رێكخراوی‬ ‫ئێرانی بانگەوازێكیان ب�ڵاو ك���ردەوە ك��ە دەقی‬ ‫راگەیەندراوەكە لە خوارەوە دێ‌‪:‬‬ ‫ه���اوك���ات ل��ەگ��ەڵ‌ ب��ەڕێ��وەچ��وون��ی دانیشتنی‬ ‫ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكان لە ژنێڤ‪ ،‬لەمەڕ پێشێلكاریی‬ ‫بەرباڵو و ب��ەردەوام��ی مافی م��رۆڤ لە ئێران‪،‬‬ ‫ناڕەزایەتیی خۆمان دەردەبڕین‪.‬‬ ‫پێشێلكاریی بەرباڵو و بەردەوامی مافی مرۆڤ‬ ‫لە ئێران هەروا درێژەی هەیە‪ .‬رێژیمی ئیسالمیی‬ ‫ئ��ێ��ران هەتا ئێستا ئیزنی ب��ە ئەحمەد شەهید‪،‬‬ ‫نوێنەری تایبەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان‬ ‫نەداوە كە سەردانی زیندانەكانی ئێران بكات‪ .‬بەاڵم‬ ‫هاوكات توندوتیژی لە دژی چاالكانی بزووتنەوە‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكان و بەرگریكارانی مافی مرۆڤ‬ ‫رووی ل��ە زی���ادب���وون ك����ردووە‪ .‬دەسبەسەركردن‪،‬‬ ‫ئەشكەنجە‪ ،‬پ��ەروەن��دەس��ازی‪ ،‬داسەپاندنی سزای‬ ‫ت��ون��د و ق��ورس��ی زی��ن��دان و ل��ەس��ێ��دارەدان هەروا‬ ‫درێژەیان هەیە‪.‬‬ ‫دانیشتنی دەورەی��ی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی‬ ‫رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە رێكەوتی‬ ‫‪٢٩‬ی جۆزەردان‪ ،‬هەتا ‪١٦‬ی پووشپەڕی ‪١٣٩١‬ی‬ ‫هەتاوی‪ ،‬بەڕێوە دەچێت‪ ،‬هاوكاتە لەگەڵ سێیەمین‬ ‫ساڵـڕۆژی ب��زووت��ن��ەوەی ناڕەزایەتیی میلیۆنان‬ ‫هاوواڵتی‪ ،‬كە پاش هەڵبژاردنەكانی سەركۆماری‬ ‫لە ج��ۆزردان��ی ساڵی ‪ ٨٨‬هاتە ئ��اراوە و لەگەڵ‬ ‫سەركوت‪ ،‬دەسبەسەركردن و ئەشكەنجەی هەزاران‬ ‫ك��ەس ب�����ەرەوڕوو ب����ووەوە‪ .‬ت��اوان��ەك��ان��ی رێژیمی‬ ‫ئیسالمیی ئێران لە دژی ناڕازییان و ئازادیخوازان‪،‬‬ ‫كوشتوبڕ و تیرۆریان لەسەر شەقامەكان‪ ،‬ئەشكەنجە‬ ‫و كۆمەڵكوژی و بێ‌حورمەتی پێكردن لە زیندانەكان‬ ‫و ب��ردن��ی ماشین ب��ەس��ەر جەستەی ناڕازییان‪،‬‬ ‫هیچكات لەبیر ناكرێن‪ .‬سوهراب ئەعرابی‪ ،‬نێدا‬ ‫ئاقا سوڵتان و دەیان كەسی دیكە لە رۆڵەكانی ئەم‬ ‫نیشتمانە بە زەبری گوللـەی هێزەكانی رێژیمی‬

‫ئیسالمیی ئێران كوژران‪ ،‬یان لە كوشتارگەكانی‬ ‫رێژیم گیانیان لەدەست داوە‪ ،‬ئەمانە هیچكات لە‬ ‫زەینی خەڵكی ئێران پاك نابنەوە‪.‬‬ ‫ه����ەن����ووك����ەش پ�����اش س����ێ س������اڵ‪ ،‬زۆرب������ەی‬ ‫دەسبەسەركراوان‪ ،‬چاالكانی سیاسی و مەدەنی‪،‬‬ ‫هاوڕێ لەگەڵ چاالكانی بزووتنەوەی كرێكاران‪،‬‬ ‫ژن��ان‪ ،‬خوێندكاران‪ ،‬ن��ەت��ەوەك��ان‪ ،‬بەرگریكارانی‬ ‫مافی مرۆڤ‪ ،‬پارێزەرانی زیندانییانی سیاسی‪،‬‬ ‫رۆژنامەڤانان و وێبالگنووسان لە زیندانەكاندان‪.‬‬ ‫«م��ووس��ەوی و ك��ەڕووب��ی»ی��ش دوو پاڵێوراوی‬ ‫سەركۆماری لە ماڵەوە زیندانی كراون‪.‬‬ ‫س��ەرك��وت��ی دژب����ەران ب��ە ت��ون��دی درێ����ژەی هەیە‬ ‫و رێ��ژی��م ه��ەوڵ��ی ئ��ەوە دەدات خەڵك بەنیسبەت‬ ‫زیندووڕاگرتنی بزووتنەوەكان بێ‌هێوا بكات‪ .‬ئەو‬ ‫بزووتنەوە میلیۆنان ئێرانی هێنایە سەر گۆڕەپانی‬ ‫خەباتی دێموكراتیك و بە روونی نیشانی دا كە‬ ‫خەڵك هەر لە كاتی بەدەسەاڵتگەیشتنی رێژیمی‬ ‫ئیسالمیی ئێرانەوە‪ ،‬لە پێناو خەبات و ویستی‬ ‫خەڵكی ئێران‪ ،‬هاتنەدیی بنەماكانی جاڕنامەی‬ ‫م��اف��ی م���رۆڤ و داب��ی��ن��ك��ردن��ی «حكوومەتی‬ ‫خەڵكی» تێ دەكۆشن‪.‬‬ ‫زیندانییانی سیاسی لە بارودۆخێكی دژواردا دەژین‬ ‫و لە تێكڕای مافە ئینسانییەكانی خۆیان بێ‌بەشن‪.‬‬ ‫ئ��ەوان ب���ەردەوام لەژێر لێپرسینەوەدان و ئ��ازار و‬ ‫ئەشكەنجە لە زیندانەكان بێ‌سنوورە‪ .‬هەڵسوكەوتی‬ ‫خراپ لەگەڵ زیندانییان بۆتە كارێكی ئاسایی و‬ ‫پێداویستیی دەرمانیی زیندانییان بۆتە پاساوێك‬ ‫ب��ۆ كوشتنیان‪ .‬مەترسیی م��ەرگ ه��ەڕەش��ە لە‬ ‫زۆربەی زیندانییانی سیاسی دەكات‪ .‬هەنووكەش‬ ‫ژم��ارەی��ەك ل��ە زیندانییانی سیاسی ب��ە توندی‬ ‫نەخۆشن و پێویستییان بە پێڕاگەیشتنی پزیشكی‬ ‫و دەرمانییە‪ .‬ب��ەاڵم رێژیمی ئیسالمی تەنانەت‬ ‫لە دان��ی سەرەتاییترین مافە ئینسانییەكانیان‬ ‫خۆ دەبوێریت‪ .‬نەرگس محەممەدی‪ ،‬محەممەد‬ ‫سدیق كەبوودوەند‪ ،‬حوسێن رەونەقی كۆمەڵێك لەو‬ ‫چاالكانەن‪ .‬هەروەها «رەزا شەهابی»یش پاش‬ ‫ماوەیەك بۆ نەخۆشخانە راگوێزراوە‪.‬‬

‫بڕووخـێ رێژیمـی كۆنەپەرستی كۆماری ئیسالمیی ئــێران‬

‫هاوكات لەگەڵ دانیشتنی ئەنجوومەنی مافی‬ ‫مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان‪ ،‬دەنگی‬ ‫ن��اڕەزای��ەت��ی��ی خ��ۆم��ان ل��ە هەمبەر پێشێلكردنی‬ ‫مافی مرۆڤ‪ ،‬ئەشكەنجە و ئازاری زیندانییانی‬ ‫سیاسی‪ ،‬داسەپاندنی سزای قورسی زیندانیكردن و‬ ‫لەسێدارەدانی دژبەرانی رێژیم دەردەبڕین‪ ،‬خوازیاری‬ ‫ئ��ازادی��ی زیندانییانی سیاسی‪ ،‬كۆتاییهێنان بە‬ ‫دەسبەسەركردنەكان و ئەشكەنجەی زیندانییانی‬ ‫دژبەری رێژیمین‪.‬‬ ‫ئ��ێ��م��ە ح���ی���زب و رێ���ك���خ���راوە سیاسییەكانی‬ ‫كۆماریخوازی داكۆكیكاری ئازادی و یەكسانی‪،‬‬ ‫جیایی ئایین لە سیاسەت‪ ،‬دێموكراسی‪ ،‬مافی‬ ‫مرۆڤ‪ ،‬البردنی هەر چەشنە هااڵواردن‪ ،‬تێكڕای‬ ‫هێزە دێموكرات و ئازادیخوازەكانی ئێران لە پێناو‬ ‫هاوخەباتی بۆ ئازادیی زیندانییانی سیاسی و‬ ‫دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی پێشیلكرانی مافی‬ ‫م��رۆڤ بانگهێشت دەك��ەی��ن و داوا ل��ە تێكرای‬ ‫هێزەكانی خۆمان دەكەین‌لەو كۆبوونەوانەی كە لەم‬ ‫پێوەندییەدا لە شوێنی جیاجیای جیهاندا بەڕێوە‬ ‫دەچ��ن بەشداریی چاالكانە بكەن و لە چاالكی‬ ‫و ك��ردەوەی رێكخراو و ناوەندەكانی بەرگریكاری‬ ‫مافی م��رۆڤ لە پێناو لەقاودانی پێشێلكاریی‬ ‫مافی مرۆڤ لە ئێران پشتیوانی بكەن‪.‬‬ ‫یەكیەتیی كۆماریخوازانی ئێران‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‬ ‫حیزبی دێموكراتیكی خەڵكی ئێران‬ ‫كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی‬ ‫كوردستانی ئێران‬ ‫بەرەی نەتەوەیی ئێران ــ ئورووپا‬ ‫رێكخراوی یەكیەتیی فیداییانی خەڵكی ئێران‬ ‫رێكخراوی فیداییانی خەڵكی ئێران (زۆرینە)‬ ‫كۆمیتەی هاوئاهەنگیی ئەنجوومەنی كاتیی‬ ‫سوسیالیستە چەپەكانی ئێران‬ ‫ئەنجوومەنی هاوئاهەنگیی بزووتنەوەی‬ ‫كۆماریخوازانی دێموكرات و الئیكی ئێران‬ ‫‪٢٤‬ی جۆزەردانی ‪١٣٩١‬ی هەتاوی‬ ‫‪١٣‬ی ژووئەنی ‪٢٠١٢‬ی زایینی‬


‫هەواڵ و راپۆرت‬

‫ژمارە ‪ 583‬ـ ‪20‬ی ژووئەنی ‪2012‬‬

‫‪3‬‬

‫چوار هاوواڵتی لە مەهاباد‬ ‫لە الیەن هێزە ئەمنییەتییەكانەوە دەسبەسەر كران‬

‫چارەنووسی زۆربەی گیراوەكانی‬ ‫شاری مەلەكشایی ئیالم ناڕوونە‬

‫هاوواڵتییەكی خەڵكی بانە بە دەستڕێژی راستەوخۆی‬ ‫هێزە نیزامییەكان بە توندی بریندار بوو‬

‫بەگوێرەی ماڵپەڕی «ج��رس»‪ ،‬رۆژی پێنجشەممە‪ ،‬رێكەوتی ‪٢٥‬ی ج��ۆزەردان��ی ‪١٣٩١‬ی‬ ‫هەتاوی‪« ،‬دیاكۆ خەیات»‪ ،‬خوێندكاری كارناسیی بااڵی زانینگەی تاران‪ ،‬بانگهێشتی ئیدارەی‬ ‫ئیتالعاتی شاری مەهاباد و پاشان دەسبەسەر كراوە‪.‬‬ ‫بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موكریان‪ ،‬رێكەوتی ‪٢٣‬ی جۆزەردانی ‪١٣٩١‬ی هەتاوی‪،‬‬ ‫سێ هاوواڵتی بە ناوەكانی «یەعقووب خزری»‪ ،‬راوێژكاری بواری پ��ەروەردە و خوێندكاری‬ ‫كارناسیی بااڵ لە بەشی دەروونناسی‪« ،‬ئۆمید ق��ادری ئەقدەم»‪ ،‬وێنەگر و دێكۆمێنتار و‬ ‫«جەمال ق��ادرن��ژاد»‪ ،‬خەڵكی گوندی «حاجی حەسەن»ی سەر بە میاندواو‪ ،‬بانگهێشتی‬ ‫ئیدارەی ئیتالعات و پاشان دەسبەسەر كراون‪.‬‬ ‫بەپێی ئەم راپۆرتە تۆمەتی وەپاڵ دراو بەو هاوواڵتییانە روون نیە و هەروەها لە شوێنی راگرتنی‬ ‫«دیاكۆ خەیات»یش هیچ زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە‪.‬‬

‫بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا‪،‬‬ ‫دوای ه��ێ��ورب��وون��ەوەی ب���ارودۆخ���ی شاری‬ ‫مەلەكشایی سەر بە پارێزگای ئیالم كە دوای‬ ‫رەدك��ردن��ەوەی یەكێك لە نوێنەرانی ئیالم و‬ ‫دەورووبەری لە الیەن ئۆرگانە پێوەندیدارەكانی‬ ‫ك��ۆم��اری ئیسالمییەوە هاتە ئ����اراوە‪ ،‬هێزە‬ ‫ئەمنییەتی و نیزامییەكان لەو ش��ارە زەخت‬ ‫و گوشارێكی زۆریان بۆ خەڵكی ئاسایی و‬ ‫بەتایبەت بنەماڵەی گیراوەكان هێناوە‪.‬‬ ‫یەكێك لەو گیراوانە كە لە ئیتالعاتی ئیالم‬ ‫ب��ووە‪ ،‬بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە‪،‬‬ ‫«دوای ئەوەی گیراوەكان بۆ ماوەی ‪ 2‬رۆژ‬ ‫لە ئیتالعاتی ش��اری ئیالم رادەگیرێن‪56 ،‬‬ ‫كەسیان رەوانەی زیندانی ناوەندی ئیالم كردووە‬ ‫و ئەوانی دیكە هەتا ئێستا زانیارییەكی ورد‬ ‫لە ب��ارەی شوێنی راگ��ی��ران و چارەنووسیان‬ ‫لەبەردەستدا نیە»‪.‬‬ ‫ئ��ەو كەسە گیراوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە‬ ‫ك��ە دەس��ت��ب��ەس��ەرك��راوەك��ان ل��ە الی���ەن ناوەندە‬ ‫ئەمنییەتییەكان و مەئموورانی ئیتالعاتی‬ ‫ئیالمەوە ئەشكەنجە و ئازارێكی زۆر دراون‪.‬‬ ‫ئەو ناڕەزایەتییانە دوای رەدكردنەوەی كەسی‬ ‫دووەمی شاری ئیالم و دەورووبەری لە الیەن‬ ‫شوورای نیگابانەوە‪ ،‬هاتنە ئاراوە‪.‬‬ ‫عەلی ئەكبەر مەتین وەك نوێنەری شارەكانی‬ ‫ئیالم‪ ،‬ئەیوان‪ ،‬شیروان و چارداوڵ‪ ،‬مێهران و‬ ‫مەلەكشایی پێشی پێ گیراوە و نەیانهێشتووە‬ ‫ب��ڕوات��ە مەجلیس و خەڵكی ئ��ەو ش��اران��ە و‬ ‫بەتایبەت مەلەكشایی بەم بۆنەوە بۆ ماوەی‬ ‫دوو حەوتوو بە شێوەی جۆراوجۆر ناڕەزایەتییان‬ ‫دەربڕی‪.‬‬

‫هاوواڵتییەكی خەڵكی گوندی «سارداو»ی سەر بە شاری بانە لە دوو كیلومیتریی سنووری‬ ‫ئەو شارە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كەوتۆتە بەر تەقەی راستەخۆی هێزە نیزامییەكان و بە‬ ‫توندی بریندار بووە‪.‬‬ ‫بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا‪ ،‬هاوواڵتییەك بە ناوی عەباس رەشیدی‪ ،‬كوڕی‬ ‫رەشید و خەڵكی گوندی «سارداو»ی سەر بەخشی «نمەشیر»ی شاری بانە‪ ،‬كاتژمێر ‪12‬ی‬ ‫نێوەڕۆی رۆژی چوارشەممە‪ ،‬رێكەوتی ‪24‬ی جۆزەردان لە شوێنێك بە ناوی «كانی‌ زەرد» لە‬ ‫‪ 2‬كیلومیتریی سنوور كەوتۆتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەكان و گوللەیەك بەر‬ ‫سەری كەوتووە و بە توندی بریندار بووە‪.‬‬ ‫ئەو هاوواڵتییە بریندارە رەوانەی نەخۆشخانەیەكی شاری بانە كراوە‪.‬‬ ‫كەسانی ئاگاردار لەو رووداوە بە هەواڵنێری كوردپایان راگەیاندووە كە عەباس رەشیدی لەسەر‬ ‫ێ نەبووە‪ ،‬بەاڵم دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بریندار‬ ‫سنوور نەبووە و هیچ بار و كەلوپەلێكی پ ‌‬ ‫كراوە‪.‬‬ ‫ماوەی نزیك بە ‪ 2‬مانگ دەبێت بنكە و پایگا نیزامییەكانی سەرسنوور بە خەڵكیان راگەیاندبوو‬ ‫كە بۆیان نیە نزیك سنوور ببنەوە و لە ئەگەری ئەو كارەدا دەستڕێژیان لێدەكرێت و ئەوان لە‬ ‫بەرامبەر كوژرانیاندا بەرپرسیار نین‪.‬‬

‫هاوواڵتییەكی خەڵكی بۆكان بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە‬ ‫ئینتزامییەكان گیانی لەدەست دا‬ ‫هاوواڵتییەك بە ناوی عەلیمحەممەد ئەمینی‪ ،‬كوڕی ئیبراهیم‪ ،‬خەڵكی گوندی «گوڵتەپە»ی سەر‬ ‫بە شاری بۆكان رۆژی سێشەممە‪ ،‬رێكەوتی ‪23‬ی جۆزەردان لە الیەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دراوەتە بەر‬ ‫دەستڕێژی گوللە و بە توندی بریندار بووە و دەستبەجێ‌ رەوانەی نەخۆشخانە بۆكان كراوە و پاش دوو رۆژ‬ ‫لە بێهۆشیدا مانەوە‪ ،‬شەوی هەینی گیانی لەدەست داوە‪.‬‬ ‫هەواڵنێری كوردپا لە زاری خەڵكی ئەو ناوچەوە ئاشكرای ك��ردووە هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەكانی‬ ‫حكوومەت بنەماڵەی ئەو هاوواڵتییە كوژراوەیان خستۆتە ژێر زەخت و گوشار و ناچاریان كردوون كە هەر‬ ‫بە شەو تەرمەكەی بنێژن‪.‬‬ ‫عەلیمحەممەد ئەمینی خێزاندار و ‪ 3‬منداڵی هەبووە‪ .‬هەتا كاتی باڵوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆكاری‬ ‫كوژرانی ئەو هاوواڵتییە روون نەبۆتەوە‪.‬‬

‫مانۆڕی پایگا نیزامییەكانی رێژیم لە باینگان سووتانی‬ ‫دارستانەكانی لێكەوتەوە‬ ‫شاخەكانی ناوچەی «باینگان»‪ ،‬سەر بە شاری پاوە بە هۆی مانۆڕی نیزامیی هێزەكانی‬ ‫رێژیمی ئێران لە دوو پاسگای «دڕۆڵە» و «كلوور» لە رێكەوتی ‪٢٠‬ی جۆزەردانی ‪١٣٩١‬ی‬ ‫هەتاویدا سووتێنران‪.‬‬ ‫ئەو مانۆڕەی هێزەكانی رێژیمی ئێران بۆتە هۆی سووتانی دوو شاخی «بێژەڵ» و «كلوور»‬ ‫لەو ناوچەیە و پاش سێ رۆژ ئەو ئاگرە هەر بەردەوام بووە و الیەنە پێوەندیدارەكان هیچ هەوڵێكیان‬ ‫بۆ كوژاندنەوەی نەداوە‪.‬‬ ‫بەپێی وت��ەی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە‪ ،‬رێژیمی ئێران دارستان و چیاكانی كوردستان بە‬ ‫ئەنقەست دەسوتێنێت و ئیزن بە ئیرادەی خۆڕسكی خەڵكیش نادات ئاگرەكان دابمڕكێننەوە‪.‬‬ ‫هەروەها پێشتریش ‪ ٥٠٠‬هەزار میتر لە دارستان و لێڕەوارەكانی سەالسی باوەجانی لە نێو ئاگردا‬ ‫سووتان‪ ،‬ئەمە لە كاتێكدایە كە هیچ ناوەندێكی پێوەندیدار خۆی لەو ئاگردانانەدا بە وەاڵمدەر‬ ‫نازانێت‪.‬‬

‫فەردین عیسامەداری‪ ،‬كۆڵبەری برینداركراو لە نەخۆشخانەی وان‬ ‫گیانی لەدەست دا‬ ‫كۆڵبەرێكی كورد كە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی رێژیمی بریندار كرابوو گیانی لەدەست دا‪.‬‬ ‫فەردین عیسامەداری‪ ،‬كوڕی شێرعەلی كە لە الیەن هێزە نیزامییەكانی رێژیمی كۆماری ئیسالمیی‬ ‫ئێرانەوە بریندار كرابوو‪ ،‬لە نەخۆشخانەی شاری وان‪ ،‬گیانی لەدەست دا‪.‬‬ ‫بنەماڵەی فەردین تەرمی كوڕەكەیان لە شاری وان لە باكووری كوردستانەوە هێنایەوە ورمێ‌‪.‬‬ ‫فەردین عیسا مەداری‪ ،‬بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی رێژیمی ئێران لە شەوی ‪ ١٩‬لەسەر ‪٢٠‬ی‬ ‫جۆزەردانی ‪١٣٩١‬ی هەتاوی‪ ،‬لە شوێنێك بە ناوی قەرەغان لە ناوچەی ورمێ بریندار كرا‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪١٣٩١‬ی هەتاوی هەتا ئێستا نزیكەی ‪ ١١‬هاوواڵتی لەسەر سنوورەكان بوونەتە قوربانی كە‬ ‫زۆربەیان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی رێژیمی كۆماری ئیسالمیی ئێران و ژمارەیەكیشیان بە‬ ‫هۆی رەقبوونەوە لە سەرما گیانیان لەدەست داوە‪.‬‬

‫هاوواڵتییەكی خەڵكی سەردەشت‬ ‫بەهۆی تەقینەوەی مین القێكی لەدەست دا‬ ‫هاوواڵتییەكی دانیشتووی ناوچەی «هۆمڵ»ی سەر بە شاری سەردەشت كەوتە سەر مینی‬ ‫چێنراو و لە ئاكامی تەقینەوەی ئەو مینەدا القێكی لەدەست داوە‪.‬‬ ‫بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا‪ ،‬هاوواڵتییەك بە ناوی ناسر رەسووڵی‪ ،‬ناسراو‬ ‫بە «رەس��ووڵ باپیر»‪ ،‬خەڵكی گوندی «قەلەڕەشێ‌» رۆژی چوارشەممە‪ ،‬رێكەوتی ‪24‬ی‬ ‫ج��ۆزەردان لە شوێنێك بە ناوی سەردۆڵ لە ناوچەی «هۆمڵ»ی سەر بە شاری سەردەشت‬ ‫كەوتۆتە سەر مینی چێنراو و لە ئەنجامدا القێكی لەدەست داوە‪.‬‬ ‫سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە‪ ،‬ناسر رەسووڵی لەبەر قووڵیی‬ ‫برینەكەی رەوان��ەی نەخۆشخانەی شارۆچكەی «ق��ەاڵدزێ»ی هەرێمی كوردستان كراوە و‬ ‫لەوێشەوە براوەتە نەخۆشخانەی سلێمانی‪.‬‬ ‫بەهۆی رەوشی نیزامی و ئەمنییەتی ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران لە كاتی شەڕی‬ ‫ئێران و عێراق و هەروەها بوونی شەڕ و پێكدادانی حكوومەتی كۆماری ئیسالمیی ئێران و‬ ‫حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەت لە دەیەی ‪60‬ی هەتاوی‪ ،‬ژمارەیەكی زۆر مینی‬ ‫چێنراو لەسەر سنوورەكان هەیە كە سااڵنە گیانی دەیان هاوواڵتیی كورد دەگرێت یان دەبێتە هۆی‬ ‫لەدەستدانی دەست و القی دەیان كەسی دیكە‪.‬‬ ‫بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای ساڵی‬ ‫‪1391‬ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ‪ 6‬هاوواڵتیی كورد بە هۆی‬ ‫تەقینەوەی مینە چێنراوەكانەوە كوژراو و بریندار بوون‪.‬‬

‫لە ئەنجامی تێكهەڵچوون لە‬ ‫ناوچەی خۆی كەسێك كوژرا و ‪12‬‬ ‫كەسی دیكەش بریندار بوون‬ ‫لە گوندێكی بەخشی «قوتوور»ی سەر بە شاری‬ ‫خۆی لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانی دانیشتووان‬ ‫كەسێك كوژرا و ‪ 12‬كەسی دیكەش بریندار بوون‪.‬‬ ‫بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی‬ ‫كوردپا‪ ،‬لە رۆژی دووشەممە‪ ،‬رێكەوتی ‪23‬ی‬ ‫ج��ۆزەردان دوو بنەماڵەی گوندی «قیلە لق»ی‬ ‫سەر بە بەخشی قوتووری شاری خۆی بە هۆیەكی‬ ‫ن��اڕوون تووشی تێكهەڵچوون بە چەك بوون و لە‬ ‫ئەنجامدا كەسێك بە ناوی «عەبدوڵاڵ» كوژراوە‬ ‫و ‪ 12‬كەسی دیكەش بریندار ب��وون‪ .‬بریندارەكان‬ ‫بۆ نەخۆشخانەیەكی شاری ورمێ‌ راگوێزراون‪.‬‬ ‫هەتا گەیشتنی ئەم هەواڵە‪ ،‬لەمەڕ هۆكاری ئەو‬ ‫تێكهەڵچوونە زانیارییەكی ورد باڵو نەبۆتەوە‪.‬‬

‫دوو هاوواڵتیی دێگوالنی لە‬ ‫الیەن ئیدارەی ئیتالعاتەوە‬ ‫دەسبەسەر كران‬ ‫‪ ٢‬هاوواڵتیی خەڵكی گوندی «قرووچای»ی سەر‬ ‫بە شاری دێگوالن لە الیەن هێزە ئیتالعاتییەكانی‬ ‫رێژیمی كۆماری ئیسالمیی ئێرانەوە دەسبەسەر‬ ‫كران‪.‬‬ ‫بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا‪،‬‬ ‫دوو هاوواڵتیی كورد بە ناوەكانی سەباح حوسێن‬ ‫‌پەناهی و مەسعوود حوسێن‌ پەناهی‪ ،‬رێكەوتی‬ ‫‪٢٣‬ی جۆزەردانی ‪١٣٩١‬ی هەتاوی‪ ،‬لە الیەن هێزە‬ ‫ئیتالعاتییەكانی رێژیمی ئێران لە شاری قوروە‬ ‫دەسبەسەر كران‪.‬‬ ‫تۆمەتی دەسبەسەركردنی ئەم دوو هاوواڵتییە‪،‬‬ ‫چاالكیی سیاسی راگەیەنراوە و هەتا ئێستاش‬ ‫هیچ زانیارییەك لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا‬ ‫نیە‪.‬‬ ‫ئەنوەر حوسێن‌پەناهی كوڕەمامی ئەم دوو گیراوە‬ ‫كوردەیە كە لە ساڵی ‪١٣٨٦‬ی هەتاوی لە الیەن‬ ‫هێزەكانی ئیتالعاتی رێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی‬ ‫چاالكیی سیاسی دەسبەسەر كرا‪.‬‬

‫هەر لەو پێوەندییەدا بنكەكانی هێزی ئینتیزامی بە زۆر نامەیان بە ژمارەیەك لە كۆڵبەرانی‬ ‫سەرسنوور واژۆ كردووە كە لە ئەگەری دەستڕێژ و كوژرانیاندا هێزی ئینتیزامی لییان بەرپرسیار‬ ‫نیە‪.‬‬ ‫دانیشتووانی ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران بە هۆی نەبوونی كار و دەستەنگی بە‬ ‫ناچاری پیشەی پڕمەترسیی كۆڵبەری و كاسبیی سەرسنوور هەڵدەبژێرن كە زۆر جار بەنرخی‬ ‫لەدەستدانی گیانیان كۆتایی پێدێت‪.‬‬ ‫كۆڵبەرانی كورد بە بەردەوامی لە الیەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی كۆماری ئیسالمیی‬ ‫ێ‬ ‫ئێرانەوە تەقەیان لێ‌ دەك��رێ‌ و زۆر ج��ار لە ئەنجامی ئ��ەو دەستڕێژیكردنەدا گیانیان ل ‌‬ ‫دەستێنرێ‌‪.‬‬ ‫بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای ساڵی ‪‌1391‬وە هەتا ئێستا‬ ‫‪ ١٠‬كۆڵبەری كورد بوونەتە قوربانی‪.‬‬ ‫لە كۆی گشتیی ئەو رێژیە ‪ ٤‬كۆڵبەری كورد بە هۆی سەرما و تەقینەوەی مین مردوون و ‪٦‬‬ ‫كۆڵبەری دیكەش بە دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی كۆماری ئیسالمیی‬ ‫ێ ئەستێنراوە و ‪٦‬ی دیكەش بریندار كراون‪.‬‬ ‫ئێران لە سنوورەكانی كوردستان گیانیان ل ‌‬

‫كۆچی دوایی باوكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لە ناوچەی ورمێ‬ ‫«مام محەممەد محەممەدی» باوكی شەهید «مەجید محەممەدی» خەڵكی گوندی «زێوە»‬ ‫لە ناوچەی دۆڵ سەر بە شاری ورمێ‪ ،‬رۆژی شەممە‪ ،‬رێكەوتی ‪٢٠‬ی جۆزەردان‪ ،‬بە هۆی‬ ‫نەخۆشی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری ورمێ لە تەمەنی ‪ ٨٥‬ساڵیدا كۆچی دوایی‬ ‫كرد‪.‬‬ ‫تەرمی مام محەممەد هەر ئەو شەوە لە الیەن خەڵكی گوندی «زێوە» و گوندەكانی دەوروبەر‬ ‫بە خاك سپێردرا‪.‬‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی مام‬ ‫محەممەد دەكات و خۆی بە شەریك و بەشداریی خەمیان دەزانێت‪.‬‬

‫كۆچی دوایی پێشمەرگەیەكی پێشووی حیزبی دێموكرات لە شاری پاوە‬ ‫پێشمەرگەیەكی پێشووی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە ناوی «رەم��ەزان بابایی»‪،‬‬ ‫كوڕی «ئەحمەد» خەڵكی شاری پاوە‪ ،‬رێكەوتی ‪٢٠‬ی جۆزەردانی ‪١٣٩١‬ی هەتاوی‪ ،‬لە‬ ‫تەمەنی ‪ ٥٧‬ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‪.‬‬ ‫رەم��ەزان بابائی لە رێكەوتی ‪١٣٣٤/٠٧/٠١‬ی هەتاوی لە ش��اری پ��اوە لە دای��ك ب��ووە و لە‬ ‫سەرەتاكانی شۆڕشی گەالنی ئێرانەوە پێوەندی بە ریزەكانی حیزبی دێموكراتەوە‌ گرت و بە‬ ‫دەسپێكردنی هێرشەكانی رێژیمی كۆماری ئیسالمیی ئێران بۆ سەر شاری پاوە‪ ‌،‬وەكوو الوێكی‬ ‫بەهەست و نیشتمانپەروەر بۆ پارێزگاریكردن لە ماف و ئازادییەكانی نەتەوەكەی چووە ریزی‬ ‫پێشمەرگەكانی حیزب و لە ساڵی ‪ ١٣٥٨‬لە هێزی شاهۆ سازمان درا و وەك پێشمەرگەیەكی‬ ‫قارەمان و بەئەمەگ لە زۆربەی هەرەزۆری شەڕەكاندا بەشداری كرد‪ .‬تەنانەت دوو جاریش لە‬ ‫بەرەكانی شەڕ لەگەڵ هێزەكانی رێژیمدا بریندار بوو‪.‬‬ ‫دوو برای دیكەی «رەمەزان» پێشمەرگەی هێزی شاهۆ بوون‪.‬‬ ‫ناوبراو بە هۆی دەسكورتی بنەماڵەكەی لە كۆتاییەكانی ساڵی ‪١٣٦٤‬ی هەتاوی وازی لە‬ ‫پێشمەرگایەتی هێنا‪.‬‬ ‫كاك رەمەزان هەتا دواساتەكانی تەمەنی بە حیزبی دێموكرات و گەلەكەی وەفادار مایەوە‪.‬‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی كاك‬ ‫رەمەزان بابائی دەكات و خۆی بە شەریك و بەشداریی خەمیان دەزانێت‪.‬‬

‫كۆچی دوایی باوكی دوو شەهیدی رێگای رزگاریی كوردستان لە ناوچەی ورمێ‬ ‫مام «مەجید ئیبراهیمی» باوكی شەهید «كامیل ئیبراهیمی» و شەهید «عەالدین»‪ ،‬خەڵكی‬ ‫گوندی «بلولئاوا»ی سەر بە شاری ورمێ‪ ،‬رێكەوتی ‪١٩‬ی جۆزەردانی ‪١٣٩١‬ی هەتاوی‪ ،‬بە‬ ‫هۆی نەخۆشی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری ورمێ كۆچی دوایی كرد‪.‬‬ ‫مام مەجید مرۆڤێكی نیشتمانپەروەر‌و حیزبدۆست بوو و كوردێكی بە تەواو مانا و شۆڕشگێر‬ ‫‌و ئازادیخواز بوو‪ .‬شەهید «كامیل ئیبراهیمی» كادری بەوەجی حیزب بوو كە لە رێكەوتی‬ ‫‪١٣٦٨/٠٩/٠٤‬ی هەتاوی لە گوندی «كەندالوك» كەوتە بەر هێرشی تیروریستیی رێژیمی‬ ‫كۆماری ئیسالمیی ئێران‌و شەهید كرا‪ ،‬بەاڵم بكوژی شەهید كامیل هەر لە شوێنی تیرۆرەكە‬ ‫لە الیەن پێشمەرگەكانی هێزی ئاگرییەوە دەستبەسەر كرا‪.‬‬ ‫حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی مام مەجید‬ ‫دەكات و خۆی بە شەریك و بەشداریی خەمیان دەزانێت‪.‬‬


‫‪4‬‬

‫ژمارە ‪ 583‬ـ ‪31‬ی جۆزەردانی ‪1391‬‬

‫حكوومەتێكی دێموكراتیكی فێدراڵی باشترین هەڵبژاردەیە بۆ ئەو واڵتانەی كە فرەنەتەوەن‬ ‫دەقی وتەكانی بەڕێز مستەفا هیجری‪ ،‬سكرتێری گشتیی ‪ PDKI‬لە «كونفرانسی مافی مرۆڤ و مافی بەشداریی گەالن لە دسەاڵت» لە ژێنێڤدا‬

‫خوشك و برایانی بەڕێز‬ ‫بەڕێزان خۆشحاڵم خۆم لە نێو ئێوەدا دەبینمەوە لە‬ ‫كۆبوونەوەیەكدا كە بۆ باس لەسەر پرسی چۆنیەتیی‬ ‫پێشێلكرانی سیستماتیكی مافی مرۆڤ لە ئێران‬ ‫و بە تایبەت مافی نەتەوە ستەملێكراوەكانی ئێران‬ ‫پێك هاتووە‪ .‬بەم هۆیەوە زەحمەتی پێكهێنەرانی‬ ‫ئەم كۆبوونەوەیە جێگای سوپاسە‪ .‬هیوادارم كە‬ ‫كۆنفرانسەكە لە بەڕێوەبردنی بەرنامەكانی كاریدا‬ ‫ێ سوپاسی‬ ‫س��ەرك��ەوت��وو ب��ێ‌‪ .‬ه��ەروەه��ا دەم����ەو ‌‬ ‫بەشدارانی ئەم كۆبوونەوەش بكەم كە عەالقەیان‬ ‫نیشان داوە بۆ بەشداری لەو باسە فەرامۆشكراوەی‬ ‫مافی مرۆڤ‪.‬‬ ‫بەڕێزان!‬ ‫ئێران واڵتێكی فرەنەتەوە‪ ،‬فرەئایین و فرەزمانە‪،‬‬ ‫لە سەردەمی حكوومەتی پاشایەتی لە ئێراندا ئەم‬ ‫جیاوازییانە لە الیەن حكوومەتەوە پشتگوێ‌ خران و‬ ‫بە شێوەیەكی بەرنامەدارێژراو تێكۆشان بۆ ئەوەی‬ ‫هەموو ئەو نەتەوانە كە زۆربەی حەشیمەتی ئێران‬ ‫پێكدێنن لە نەتەوەی فارس‪ ،‬زمانی فارسی و لە‬ ‫ئایینی شیعەدا بتوێننەوە‪ .‬بە دوای هاتنەسەركاری‬ ‫ح��ك��ووم��ەت��ی ك��ۆم��اری ئ��ی��س�لام��ی‪ ،‬سیاسەتی‬ ‫تواندنەوە الیەنێكی شەرعیشی پێ بەخشرا و ئەم‬ ‫جارە تێكۆشەرانی مافی یەكسانیی نەتەوەكان‪،‬‬ ‫بە پێی قانوونە شەرعییەكان حوكمگەلێكی وەك‬ ‫دژی شۆڕشی ئیسالمی‪ ،‬شەڕكردن لەگەڵ خوا‪،‬‬ ‫جیاییخوازی و‪...‬یان بەسەردا سەپا و لە زیندانە‬ ‫درێژخایەنەكاندا تووشی توندوتیژترین ئەشكەنجە‪،‬‬ ‫بێ‌حورمەتی و ئێعدام ب��وون��ەوە‪ ،‬ه��ەر ئێستاش‬ ‫ژمارەیەكی زۆر لەو تێكۆشەرانە بەو تاوانگەلە لە‬ ‫زیندانەكانی رێژیمدان‪ .‬جیاوازیدانان لە كۆماری‬ ‫ئیسالميدا یاسایی ك��راوە كە ل��ێ��رەدا بە كورتی‬ ‫ئیشارە بە چەند نموونەیەك دەكەم‪:‬‬ ‫‪1‬ـ بە پێی ئەسڵی سێزدەهەمی یاسای بنەڕەتی‪،‬‬ ‫تەنیا ئێرانییە زەرتەشتی‪ ،‬جوولەكە و مەسیحییەكان‬ ‫وەك كەمایەتیی دی��ن��ی ب��ە رەس��م��ی ناسراون‪،‬‬ ‫پێڕەوانی باقی ئایینەكان بە رەسمی ناناسرێن و لە‬ ‫بەڕێوەبردنی رێوڕەسمە ئایینییەكانیاندا ئازاد نین‪.‬‬

‫كەیهان یووسفی‬ ‫ناڕەزایەتییەكانی ئەم چەند ساڵەی دوایی‪ ،‬لێكترازان‬ ‫و گرووپبەندییەكانی نێو دەسەاڵت و لێكدابڕانی‬ ‫هێزەكانی بەستراوە بە رێژیم‪ ،‬گۆڕانكارییەكان و‬ ‫سەرهەڵدانی خەڵكی ناوچە‪ ،‬زۆرتربوونی گوشارو‬ ‫ئابلۆقە نێونەتەوەییەكان دژی رێژیمی تاران و ‪...‬‬ ‫جموجۆڵی خستۆتە نێو ئۆپۆزیسیۆنی دەرەوەی‬ ‫واڵت و لە هەمان حاڵیشدا رووم��ەت��ی هەندێك‬ ‫لە رەوت و كەسایەتییە بەناو دێموكراسیخواز و‬ ‫الیەنگرەكانی مافی مرۆڤی زیاتر دەرخستووە‪.‬‬ ‫ئەوەی كە لەم چەند مانگەی دواییدا بۆتە بابەتی‬ ‫نووسینی زۆربەی ئەم الیەنانە‪ ،‬شەڕئەنگێزی و‬ ‫هەڵوێستگرتنی دژب��ەران��ەی ئ��ەوان س��ەب��ارەت بە‬ ‫ب��زووت��ن��ەوەی دێموكراسیخواز و یەكسانیخوازی‬ ‫نەتەوە ژێردەستەكانی ئێران بووە‪.‬‬ ‫وتارگەلێك كە هێندێك جار پەرچەكداری چاالكان و‬ ‫هێزە ناوچەیی و بەستراوە بە نەتەوە ژێردەستەكانی‬ ‫بە دواوە ب��ووە و مشتومڕێكی لە نێوان ئەواندا‬ ‫درووست كردووە‪.‬‬ ‫ب��ڕەوپ��ێ��دان��ی رەگ��ەزپ��ەرەس��ت��ی و نەتەوەپەرەستی‬ ‫توندڕەوانە كە لە دەروونی خۆیدا دێوەزمەیێك لە‬ ‫ژێر ناوی شۆڤێنیزم پەروەردە دەكات‪ ،‬رۆژ لە دوای‬ ‫رۆژ زیاتر خۆی دەردەخات‪ .‬دێوەزمەیەك كە لە هەر‬ ‫ئامرازێك كەڵك وەردەگرێت تاكوو گشت هێزەكان‬ ‫بخاتە خزمەتی خۆی و ئەوان بەو چەشنەی كە‬ ‫دڵخوازی خۆیەی‪ ،‬پێناسە بكات‪.‬‬ ‫ئاڵترناتیڤەكانی ب��ەردەس��ت بۆ داه��ات��ووی دوای‬ ‫ك��ۆم��اری ئیسالمی‪ ،‬ل��ە دەوری دوو گوتاری‬ ‫س��ەرەك��ی��دا خ��ۆی پێناسە دەك���ات ك��ە هێزەكانی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنی ناچار بە ریزبەندی هێزەكان لە‬ ‫بەرانبەری یەكتردا كردووە‪.‬‬ ‫گ��وت��اری ن��ەت��ەوەك��ان��ی ئ��ێ��ران��ی ك��ە خوازیاری‬ ‫سیستمێكی دێموكراتیك و ناناوەندگەرا بۆ ئێرانن و‬ ‫گەرەنتی مافەكانی خۆیان لە داهاتوودا تەنیا لە‬

‫‪2‬ـ بە پێی ئەسڵی پازدەهەم‪،‬‬ ‫زم���ان و خ��ەت��ی رەس��م��ی و‬ ‫هاوبەشی خەڵك‪ ،‬فارسییە‪.‬‬ ‫ب��ە پێی ئ��ەم خاڵە زم��ان و‬ ‫نووسینی ئ��ەو نەتەوانەی‬ ‫ف���ارس ن��ی��ن‪ ،‬رەسمییەتی‬ ‫نیە‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪2012‬ی زایینیدا‪،‬‬ ‫ئ����ێ����ران ب����ە ‪ 360‬نەفەر‬ ‫ئێعدامەوە یەكەمین بووە لە‬ ‫ژمارەی زۆری ئێعدامەكان‪.‬‬ ‫ل��ە نێو ئێعدامكراوەكاندا‬ ‫النیكەم ‪ 3‬تاوانباریان تێدا‬ ‫بووە كە لە كاتی بەڕێوەبردنی‬ ‫ت��اوان��ەك��ان��ی��ان تەمەنیان‬ ‫كەمتر ل��ە ‪ 18‬س��اڵ بووە‪،‬‬ ‫هەرچەند هۆی حوكمی ئەو‬ ‫ئێعدامانە سزای قاچاخچی‬ ‫م��ادە س��ڕك��ەرەك��ان و قەتل‪،‬‬ ‫جینایەت و جاسوسی و‪...‬‬ ‫راگەیەندراوە‪ ،‬بەاڵم بەشێكی بەرچاو لەو كەسانە‬ ‫تێكۆشەرانی سیاسیی نەتەوەكان بوون كە بە ناوی‬ ‫ئەو تاوانە هەڵبەستراوانەوە ئێعدام كراون‪.‬‬ ‫پەیڕەوانی ئایینی بەهایی و ئایینی یارسان ئیزنیان‬ ‫ێ بدەن‬ ‫ێ زمان و ئایینی خۆیان گەشە پ ‌‬ ‫پێ‌ نادر ‌‬ ‫و رێوڕەسمی ئایینی خۆیان پێك بێنن‪ .‬لە شاری‬ ‫تاران زیاتر لە یەك میلیۆن موسوڵمانی سوننی‬ ‫نیشتەجێن‪ ،‬بەاڵم ئیزنیان پێ‌ نەدراوە تەنانەت بە‬ ‫پارەی خۆشیان مزگەوتێك درووس��ت بكەن‪ .‬ئەوە‬ ‫لە حاڵێكدایە كە لە هەموو شارەكانی كوردستان‬ ‫و باقی ئ��ەو ناوچانەی كە پ��ەی��ڕەوان��ی غەیری‬ ‫شیعەی تێدا نیشتەجێن‪ ،‬بودجەیەكی زۆر تەرخان‬ ‫ك��راوە بۆ درووستكردنی عیبادەتگای شیعەكان‬ ‫كە بە حوسەینییە ناو دەب��ردرێ��ن و‪ ،‬كتێبخانە و‬ ‫شوێنی پەروەردەكردن و‪ ،‬لە هەموو ئەو شوێنانەدا‬ ‫ێ ك��راوە كە بە ناوی‬ ‫مەالیەكی شیعە نیشتەج ‌‬ ‫نوێنەری وەلی فەقیهە و بەرزترین دەسەاڵتی لەو‬

‫ناوچەیەدا پێ‌ بەخشراوە‪.‬‬ ‫ئەو پارێزگایانەی كە نەتەوەكانی غەیری فارسیان‬ ‫تێدا نیشتەجێیە وەك چوار ئوستانی كوردنشین‪،‬‬ ‫ئ��وس��ت��ان��ەك��ان��ی ئ��ەه��واز ك��ە ع��ەرەب��ەك��ان��ی تێدا‬ ‫نیشتەجێیە‪ ،‬بەلووچستان و شوێنی نیشتەجێی‬ ‫ت��ورك��م��ەن��ەك��ان كەمترین ب��ودج��ەی��ان ل��ە داهاتی‬ ‫واڵت بۆ ت��ەرخ��ان دەك���رێ‌‪ ،‬بۆیە دواكەوتووترین‬ ‫و بێ‌ئیمكاناتترین پارێزگاكانی ئێران لە باری‬ ‫پێشكەوتن و شارسازییەوە بە ئەژمار دێن‪ ،‬ئەوە‬ ‫لە حاڵێكدایە كە چ��ااڵوە نەوتەكانی ئێران كە‬ ‫سەرچاوەی سەرەكیی داهاتی ئێرانن لە شوێنی‬ ‫نیشتەجێبوونی عەرەبەكان هەڵكەوتوون‪.‬‬ ‫لە كوردستاندا تەنیا لە مانگی مارسی ‪2011‬‬ ‫تا مەی ‪ 15( 2012‬مانگ)‪ 95 ،‬كۆڵبەر كە‬ ‫خەڵكی ه��ەژارن و بۆ بەدەستهێنانی پاروەنانێك‬ ‫بۆ منداڵەكانیان لە رووی ناچاری و بێ‌داهاتی‬ ‫روو دەكەنە سنوورەكان بە دەستڕێژی پاسەوانانی‬ ‫ێ‬ ‫سنوور كوژراون و ‪ 97‬كەسیش بریندار كراون بە ب ‌‬

‫ئەوەی كەسێك لەو پاسەوانانە‬ ‫بپرسێتەوە‪.‬‬ ‫دەف�����ت�����ەری ب����ەرگ����ری لە‬ ‫ت��اوان و م��اددە سڕكەرەكانی‬ ‫یەكگرتووەكان‬ ‫ن����ەت����ەوە‬ ‫رای���گ���ەی���ان���دووە ك���ە ئێران‬ ‫زۆرت��ری��ن ژم��ارەی تووشبوو‬ ‫ب��ە م���اددە س��ڕك��ەرەك��ان��ی لە‬ ‫چاو رێژەی حەشیمەتەكەی‬ ‫هەیە‪ ،‬جێگری «رێكخراوی‬ ‫بەرگری لە ژیانی باش» كە‬ ‫رێكخراوێكی حكوومەتییە‬ ‫رایگەیاندووە كە پەرەگرتن‬ ‫و زیادبوونی ئالوودەبوون بە‬ ‫م��اددە سڕكەرەكان لە ساڵدا‬ ‫نزیك بە ‪ %8‬ـە‪.‬‬ ‫بەڕێزان!‬ ‫ل���ە ح��اڵ��ێ��ك��دا ك���ە گەالنی‬ ‫ئێران بەم شێوە و بە ئاشكرا‬ ‫لە سەرەتاییترین مافەكانی‬ ‫خۆیان بێبەش كراون و رۆژبەڕۆژ زەبروزەنگی رێژیم‬ ‫روو لە زیادبوون و نەخۆشییە كۆمەاڵیەتییەكان لە‬ ‫پەرەگرتندان‪ ،‬ئەوەی بۆ كۆمەڵگای نێونەتەوەیی‬ ‫گرنگ و جێگای سەرنجە پ��ڕۆژە ناوكییەكەی‬ ‫ئێرانە‪ .‬بەاڵم لە بەرانبەر دەستدرێژی بۆ سەر مافی‬ ‫خەڵك تەنیا بەسەندەی كردووە بە مەحكوومكردنی‬ ‫ئێران لە راگەیەندراوەكانیدا كە لە باری ئیجراییەوە‬ ‫ئیعتباریان نیە و بۆیە كۆماری ئیسالمیش گوێی‬ ‫بۆ ئەو چەشنە راگەیەندراوانە شل نەكردووە‪.‬‬ ‫ئەم وەزعە بۆ خەڵكی ئێران بەتایبەت ئازادیخوازانی‬ ‫ئ��ەو واڵت��ە جێگای ناهومێدی و نیگەرانییە‪.‬‬ ‫بۆ خەڵكی ئێران پاراستنی مافەكانیان و ژیان‬ ‫لە ژێر دەسەاڵتی حكوومەتێكی دێموكراتیكدا‬ ‫م��ەس��ەل��ەی��ەك��ی س��ەرەك��ی��ی��ە ك��ە ل��ە پێش هەموو‬ ‫شتێكدا بیری لێ‌ دەكەنەوە و ‪ 34‬ساڵە خەباتی‬ ‫ل��ە پ��ێ��ن��اودا دەك�����ەن‪ ،‬پێكهێنانی ئ���ەو چەشنە‬ ‫حكوومەتە لە ئێراندا لە بەرژەوەندیی رۆژئ��اوا و‬

‫دراوسێكانیشیدایە‪ ،‬چوونكە حكوومەت و بیری‬ ‫دێموكراسی ب��ۆ ه��ەڕەش��ەك��ردن ل��ە دراوسێكانی‬ ‫و ب��اق��ی واڵت��ان��ی دن��ی��ا بیر ل��ە وەچنگهێنانی‬ ‫چەكی ناوكی ناكاتەوە‪ ،‬واڵتانی پێشكەوتووی‬ ‫دنیا بەتایبەت رۆژئ���اوا پێویستە ل��ەو راستایەدا‬ ‫یارمەتی خەڵكی ئێران بكەن بۆ هێنانەسەركاری‬ ‫حكوومەتێكی دێموكراتیك بە دەنگی ئازادی‬ ‫خۆیان‪ .‬ئاكامی ئاڵوگۆڕێكی ئەوتۆ بە قازانجی‬ ‫هەموو الیەك بەتایبەت پاراستنی مافی مرۆڤ‬ ‫لە ئێران تەواو دەبێ‌‪.‬‬ ‫ل��ە روان��گ��ەی ئێمەوە رێ���ڕەوی ئ��ەم ئاڵوگۆڕانە‬ ‫پێكهێنانی حكوومەتێكی دێموكراتیكە كە لەودا‬ ‫ێ بەسەر هەموو‬ ‫دەس��ەاڵت��ی ن��اوەن��د داب��ەش بكر ‌‬ ‫ئەو نەتەوانەی كە لە جوغرافیای دیاریكراوی‬ ‫خۆیاندا نیشتەجێن‪ ،‬حكوومەتێكی دێموكراتیكی‬ ‫فێدراڵی سكۆالر كە هەر نەتەوەیەك حكوومەت‬ ‫ێ ب��ۆ بەڕێوەبردنی‬ ‫و پارلمانێكی خۆجێیی بب ‌‬ ‫ك��اروب��اری ن��اوچ��ەی خ��ۆی و ل��ە بەڕێوەبردنی‬ ‫گشتیی واڵتیشدا بە گوێرەی یاسایەكی بنەڕەتیی‬ ‫دێموكراتیك بەشدار بن‪.‬‬ ‫ه��ەر ل��ەو پێناوەدا ژم��ارەی��ەك لە رێكخراوەكانی‬ ‫نەتەوەكانی ئێرانی لە ساڵی ‪2005‬دا یەكگرتنێكیان‬ ‫پێك هێنا بە ناوی «كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی‬ ‫ف��ێ��دراڵ»‪ .‬لە ئێستادا ‪ 16‬رێكخراوی سیاسی‬ ‫و ئەنجوومەنی كولتووری لە نەتەوەكانی كورد‪،‬‬ ‫توركی ئازەربایجانی‪ ،‬عەرەب‪ ،‬بەلووچ و توركمەن‬ ‫ل��ەو ك��ۆن��گ��رەی��ەدا ب��ەش��دارن و خ��ەری��ك��ی ك��ار و‬ ‫تێكۆشانن‪.‬‬ ‫بۆ هەموو الیەكیش ئاشكرایە كە بە پێی ئەو‬ ‫تاقیكارییانەی كە لە بەشێكی زۆر لە واڵتانی‬ ‫رۆژئاوایی‪ ،‬هیندوستان و ‪ ...‬كراوە‪ ،‬حكوومەتێكی‬ ‫دێموكراتیكی ف��ێ��دراڵ��ی ل��ەم چەشنە باشترین‬ ‫هەڵبژاردەیە بۆ ئەو واڵتانەی كە فرەنەتەوەن‪.‬‬ ‫بە هیوای ئ��ەو رۆژە كە مافەكانی م��رۆڤ لە‬ ‫هەموو دنیا و واڵتی ئێرانیشدا بپارێزرێن‪.‬‬ ‫سپاستان دەكەم بۆ گوێگرتنتان‪.‬‬

‫پەلەقاژەكانی هێندێك لە هاوواڵتییە پاوانخوازەكان‬ ‫جێگیركردنی وەها سیستمێكدا دەبینن و گوتاری‬ ‫دیكە‪ ،‬گوتاری ناوەندگەرا و هێژمۆنیخوازە كە‬ ‫بە پێی پێویست‪ ،،‬لە رواڵەتگەلی جۆراوجۆردا‬ ‫وەك����وو س��ەڵ��ت��ەن��ەت��خ��وازان‪ ،‬دێموكراسیخوازان‪،‬‬ ‫م���ەش���رووت���ەخ���وازی ل��ی��ب��راڵ‪ ،‬بەرگریكارانی‬ ‫رەچاوكردنی مافی مرۆڤ‪ ،‬سەوزی سێكۆالر و ‪...‬‬ ‫خۆی دەردەخات‪ .‬بەاڵم ئەوەی كە هەوێن و خاڵی‬ ‫هاوبەشی ئەم كۆمەڵە پێك دێنێت‪ ،‬هەڵوێستێكی‬ ‫یەكەیە‪ ،‬واتا نكۆڵیكردن لە مافەكانی نەتەوەكانی‬ ‫ئێران‪ ،‬پاراستنی پێكهاتەی ناوەندگەرای واڵت‬ ‫لە ژێر ن��اوی دەستەواژەیەكی خەڵك خەڵەتێنەر‬ ‫بە ناوی پاراستنی یەكپارچەیی والت كە هەموو‬ ‫كەس پێبەند بەوەیە‪ ،‬بەاڵم ئەم كۆمەڵە ئەوە بۆ‬ ‫هەرچی زیاتر تۆمەتباركردنی رەوتە سیاسییەكانی‬ ‫نەتەوەكانی ئێران بەكار دێنێت‪.‬‬ ‫دەب��ێ��ت چ��ی ب��ك��رێ��ت؟ ل��ەوان��ەی��ە ئ���ەم پرسیارە‬ ‫سەرەكیترین پرسیار ل��ەم ب���ارودۆخ���ەدا ب��ۆ هێزە‬ ‫دژب��ەرەك��ان و خوازیارانی رووخ��ان��ی رێژیم بێت‪.‬‬ ‫گ��رف��ت��ی س���ەرەك���ی ل��ە شوێنێكی دیكەدایە‪.‬‬ ‫كێشەی سەرەكی ئەوەیە كە ئەم رەوتانە لە هەوڵی‬ ‫نكۆڵیكردن لە بوونی پرسەكەدان‪ .‬لە هەرە ئامراز‬ ‫و پیالنێك بۆ بەكارهێنانی هێزە كۆمەاڵیەتی و‬ ‫سیاسییەكانی نەتەوەكانی ئێران بۆ بەرەوپێشبردنی‬ ‫ئامانجەكانی خۆیان كەڵك وەردەگ����رن‪ .‬بەڵێنی‬ ‫فیردەوسێكی خوازراو لە داهاتووی دوای رووخانی‬ ‫رێژیمی ك��ۆم��اری ئیسالمی دەدەن‪ ،‬راسپاردە‬ ‫باوكانەكانی خۆیان پێشكەشی رەوتە سیاسییەكانی‬ ‫نەتەوە ستەملێكراوەكان دەكەن‪ ،‬رەمزی سەركەوتن‬ ‫لە یەكگرتووییدا دەزانن‪ ،‬یەكگرتووییەك كە گشت‬ ‫وردەكارییەكانی لە الیەن ئەوانەوە دیاری و پەسەند‬ ‫كرابێت و ئامادەی هیچ چەشنە نەرمی نواندن و‬ ‫قەبووڵی خواستەكانی ئەوانی دیكە نین‪.‬‬ ‫بەڵێ ئ��ەوان��ی دی��ك��ە؟ یەكێك ل��ەو پێناسانە بۆ‬

‫ب��زووت��ن��ەوەی��ەك‪ ،‬ج��ی��اك��ردن��ەوەی خ��ود ل��ە ئەوانی‬ ‫دیكەیە‪ .‬ئ��ەوان��ی دیكە ك��ە ل��ە پلەی دوژمندا‬ ‫جێ‌ دەگرێت‪ ،‬ئەوان نەتەوەكانی ئێران بانگهێشت‬ ‫ب��ۆ ه��اودەن��گ��ی و یەكگرتوویی ل��ەگ��ەڵ خۆیان‬ ‫دەكەن‪ ،‬بەاڵم تەنانەت حازر بە دانپێدانان بە مافە‬ ‫سەرەتاییەكانی ئەوانیش نین‪ ،‬لە جومعەبازاڕی‬ ‫خۆیاندا گشتییەتگەلێك ه��ەرزان ف��رۆش دەكەن‬ ‫ك��ە ب��ە ت��اڵ��ە ل��ە ه��ەر چەشنە گ��ەرەن��ت��ی��ی��ەك بۆ‬ ‫مسۆگەركردنی مافەكانی نەتەوە ستەملێكراوەكان‬ ‫لە ئ��ێ��ران‪ .‬گشتییەتگەلێك وەك��وو دێموكراسی‪،‬‬ ‫جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ و ‪ ...‬بەاڵم ئەم‬ ‫دەستەواژانەش بەو چەشنەی كە خوازیاری خۆیانە‬ ‫پێناسە دەكەن و لە راستیدا ئەوانی دیكەی هەقیقین‬ ‫بۆ ئەوان‪ ،‬هەر بزووتنەوەكانی نەتەوەكانی ئێرانن‪،‬‬ ‫بەڵگەی ئەمەش دەربڕینەكانی هێندێك لەوانە كە‬ ‫جاروبار رایدەگەیەنن كە بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ‬ ‫رەوت���ە ناوچەیی و هەرێمییەكان ب��ە مەبەستی‬ ‫لەبەرچاونەگرتنی مافەكانیان حازرن كە لە پاڵ‬ ‫كۆماری ئیسالمیدا راوەستن و تەنانەت شەڕیش‬ ‫بكەن‪.‬‬ ‫ئ��ەم كەسایەتی و رەوت��ان��ە ل��ە راستیدا تووشی‬ ‫جۆرێك نەخۆشین‪ ،‬نەخۆشییەك كە دەروونناسان‬ ‫ب��ە نارسیسیزم ن���اوی دەب����ەن‪ .‬نارسیسیزم یان‬ ‫خۆشەیدایی‪ ،‬تایبەتمەندیی ئەو كەسانەیە كە لە‬ ‫ژێر كاریگەری گوتاری مەزنخوازی ئێرانی تاك‬ ‫نەتەوەییدا بوون و هەن و سەرەڕای شارەزایی تەواو‬ ‫لەسەر گشت تیۆری و ئەزموونی حكوومەت و‬ ‫واڵتانی دێموكراتیك‪ ،‬دیسانەوە زوڕن��اى خۆیان‬ ‫لێدەدەن و لە پشتی چاویلكەی مەزنخوازییەوە‬ ‫سەیری قەیرانی سیاسیی چەندین ساڵەی ئێران‬ ‫دەكەن‪.‬‬ ‫بێگومان ئ��ەم ه����ەاڵواردن و كەلێنە سیاسی و‬ ‫كۆمەاڵیەتییانەی ك��ە ه��ەن��ووك��ە ب��وون��ی هەیە‬

‫ب��ە ب��وون��ی وەه��ا ب��ۆچ��وون و تێڕوانینگەلێك لە‬ ‫داهاتووی دوای رووخانی كۆماری ئیسالمیشدا‬ ‫وەك��وو خۆیان دەمێننەوەو هەر لە ئێستاوە دەبێت‬ ‫لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیەكدا بین چونكو‬ ‫گوتاری ناوەندگەرای هێژمۆنیخواز لەم سااڵنەدا‬ ‫سەلماندوویەتی كە دەیهەوێ‌ لە هەلوومەرجێك‬ ‫وەكوو شۆڕشدا‪ ،‬خۆی تەیار و پڕچەك بكات و‬ ‫هێزە دێموكراسیخوازەكانی نەتەوە ستەملێكراوەكان‬ ‫لە گۆڕەپان وەال بنێ‌‪ .‬بەاڵم لە الیەكی دیكەوە‬ ‫ئەمە روون و ئاشكرایە كە ب��زووت��ن��ەوە و رەوتە‬ ‫سەرانسەری و ناوەندگەراكان بە بێ‌ ئەندامگیری‬ ‫لە نێو نەتەوە ستەملێكراوەكاندا نەیانتوانیوە بە‬ ‫ئامانجەكانی خۆیان بگەن و نوێترین بەڵگە بۆ‬ ‫ئەم راستییەش‪ ،‬ئیفلیج مانەوەی جوواڵنەوەی سەوز‬ ‫لە ناوەند و پەلنەهاویشتنی بۆ ناوچەكانی دیكە‬ ‫بوو‪.‬‬ ‫ن��ارس��ی��س��ی��زم��ی س��ی��اس��ی ه��ەن��ووك��ەی��ی تووشی‬ ‫چەشنێك خۆبەزلزانییە‪ .‬خۆبەزلزانییەك كە بەردەوام‬ ‫لە هەوڵی سووكایەتیكردن بە ئەوانی دیكەدا بووە و‬ ‫لەم سااڵنەی دواییدا ئەوپەڕی سووكایەتی بە زمان‬ ‫و كولتوور و شوناسی ئەوان كردووە و توانایی هیچ‬ ‫نەرمی نواندن و هاوتەباییەكی لەگەڵیان نەبووە‪،‬‬ ‫ئەگەرچی ئەوان باش دەزانن كە سەرچاوەی گشت‬ ‫ئەم كێشانە لە كوێیە‪ ،‬بەاڵم هیچ كات هەوڵیان بۆ‬ ‫چارەسەركردنی نەداوە‪.‬‬ ‫نارسیسیزمی سیاسی دەیهەوێت كە لە ئەوانی‬ ‫دیكە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی خۆی كەڵك‬ ‫وەرب��گ��رێ��ت‪ ،‬ه���ەروەك ئ��ام��اژەی پێكرا ئ���ەوان بە‬ ‫كەڵكوەرگرتن لە چەمكگەلێك وەكوو یەكگرتوویی‬ ‫هێزەكان و ‪ ...‬بۆ رووخاندنی رێژیمی زاڵ تەنیا لە‬ ‫هەوڵی بەرەوپێشبردنی ئامانجەكانی خۆیانن و بە‬ ‫نكۆڵیكردن لە پرسەكە بە دوای چاوپۆشیكردن و‬ ‫حاشاكردن لەم كێشە و گرفتانەن‪.‬‬

‫دەوڵەت وەكوو پێكهاتەی سیاسیی ئێران (دەوڵەتی‬ ‫ئێران ی��ان واڵت��ی ئێران) نە بەرهەمی گەشەی‬ ‫سروشتی ژیانی كۆمەاڵیەتی لە ئێران (تێروانینی‬ ‫ئۆرگانیكی) بەڵكوو بەرەنجامی هێزی كۆیی‬ ‫بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان بووە (تێڕوانینی‬ ‫میكانیكی)‪ .‬دەوڵەتی مۆدێڕن لە ئێراندا (كە ئەم‬ ‫الیەنانە شانازی پێوە دەك��ەن) ماشینێك بوو كە‬ ‫لەسەر بنەمای مەسڵەحەت و دەستپێڕاگەیشتن بە‬ ‫ئامانجگەلێكی دیاریكراو دام��ەرزا‪ .‬بە وتەیەكی‬ ‫دیكە درووستبوونی دەوڵەتی مۆدێڕن لە ئێراندا‬ ‫بەرەنجامی لۆژیكی ئاڵوگۆڕە كۆمەاڵیەتی و‬ ‫سیاسییە نێوخۆییەكان لە ئێراندا نەبوو‪ ،‬بەڵكوو‬ ‫زۆرتر ئاكامی هۆكارە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ‬ ‫بیانییەكان (بریتانیاییەكان) بووە و تا هەنووكەش‬ ‫ئ��ەم دەوڵ��ەت��ە چ لە شێوازی پاشایەتی و چ لە‬ ‫قەوارەی كۆماری ئیسالمیدا‪ ،‬نموونەیەكی نوێ‌ لە‬ ‫دەوڵەت و حكوومەتێك كە دژایەتی هەیە لەگەڵ‬ ‫هەلومەرجی كۆمەاڵیەتی و كولتووری نێوخۆیی‪.‬‬ ‫ل��ە وەاڵم����ی ئ���ەم پ���رس���ی���ارەدا ك��ە دەب��ێ��ت چی‬ ‫بكرێت‪ ،‬رێگەچارە روون و ئاشكرایە‪ ،‬ئەندێشەی‬ ‫ئازادیخوازی‪ ،‬دێموكراسیخوازی و مافویستی لە‬ ‫نێوان نەتەوە ستەملێكراوەكاندا لە حاڵی گەشە‬ ‫و پ��ەرەس��ەن��دن��دای��ە و ت��وان��دن��ەوە و سڕینەوەیان‬ ‫بەپێی لۆژیك و لەسەر بنەمای تیۆرییەكانی‬ ‫ناسیۆنالیزمی «ی��ەك ن��ەت��ەوە ـ ی��ەك دەوڵەت»‬ ‫شكستی خ�����واردووە‪ .‬ئ��اگ��ای��ی و تێگەیشتنی‬ ‫قووڵی رەوت��ە سیاسییەكانی نەتەوەكانی ئێران و‬ ‫كۆمەڵگاكانی ئەوان تەنیا یەك رێگا بۆ مانەوەی‬ ‫پێكهاتەی سیاسی ـ جوگرافیایی ئێران دەهێڵێتەوە‬ ‫و ئەویش هەوڵدان بۆ دامەزراندنی سیستمێكی‬ ‫دێموكراتیك و ناناوەندگەرایە لە ئێراندا‪ ،‬گەر وا‬ ‫نەبێ‌‪ ،‬ئ��ەو مۆتەكە ترسناكەی كە ئ��ەوان لێی‬ ‫دەترسن‪ ،‬دەبێتە راستی‪.‬‬


‫ژمارە ‪ 583‬ـ ‪20‬ی ژووئەنی ‪2012‬‬

‫‪25‬ی جۆزەردان یان ‪22‬ی پووشپەڕ‬ ‫عەلی ئیسماعیل نژاد‬ ‫وەرگێڕان‪ :‬بارام‬

‫ل���ە س����ەرەت����ای ب���زووت���ن���ەوەی س�����ەوزەوە‬ ‫هەوڵگەلێكی بەرفراوانی پڕوپاگەندەیی درا‬ ‫تا بتوانن كوردەكان كە خاوەن بزووتنەوەیەكی‬ ‫پڕهەورازونشێو بۆ وەدیهاتنی مافی خۆیان‬ ‫و دام��ەزران��ی دێموكراسی ل��ە ئێراندان‪،‬‬ ‫لەگەڵ ئەم بزووتنەوە هاورێ بكەن و لەم‬ ‫نێوانەدا تەنانەت حیزبگەلێك لە حیزبەكانی‬ ‫كوردستان تووشی وەهملێدراوی بوون و لەم‬ ‫پێناوەدا هەنگاویان هەڵگرت و تەنانەت واش‬ ‫پیشانیان دا كە لە پشت پ��ەردەدا جۆرێك‬ ‫یەكگرتوویی لە نێوان بزووتنەوەی سەوز و‬ ‫بزووتنەوەی كوردستان بوونی هەیە‪.‬‬ ‫ئ���ەوەی ك��ە ب��ۆ ك��وردەك��ان پ��اش ‪ 3‬ساڵ‬ ‫تێپەربوون ب��ە س��ەر ب��زووت��ن��ەوەی سەوزدا‬ ‫ل���ە ئ����ارادای����ە ل���ە ه��ەل��وم��ەرج��ێ��ك��دا كە‬ ‫ئ���ەم ب��زووت��ن��ەوە خ���راوەت���ەوە ژێ���ر پێستی‬ ‫كۆمەڵگاوە‪ ،‬بوونی پرسێكی سەرەكییە و‬ ‫ئەویش بوونی دوو بزووتنەوەی جیاواز لە‬ ‫ئێراندایە‪ .‬بزووتنەوەیەك كە سیاسەتەكەی‬ ‫لەسەر بنەمای ناوەندخوازی دەسووڕێ و‬ ‫لەگەڵ سیاسەت و روانگەی بزووتنەوەی‬ ‫س��ەوزدا یەك دەگرێتەوە و بزووتنەوەیەك‬ ‫كە نەتەوەكانی ئێران پاڵپشتی لێدەكەن و‬ ‫لەسەر بنەمای ناناوەندگەرایی راوەستاوە‪.‬‬ ‫بۆ سەلماندنی ئ��ەم پرسە ه��ەوڵ دەدرێ‬ ‫هۆیەكانی ئ��ام��ادەن��ەب��وون��ی بزووتنەوەی‬ ‫سەوز لە كوردستاندا تاوتوێ بكەین‪.‬‬ ‫لە وەاڵمی ئاوەها پرسیارێكدا ئەگەر سەرنج‬ ‫بدەینە كەتوارە مێژووییەكان دەبێ بگوترێ‬ ‫لە كوردستاندا بزووتنەوەیەكی چ��االك و‬ ‫لەمێژینە بوونی هەیە‪ ،‬بزووتنەوەیەك كە‬ ‫بنەماكەی لەسەر «داخوازیی وەدیهاتنی‬ ‫مافی نەتەوەیی و پێكهێنانی واڵتێكی‬ ‫ف��ێ��دراڵ و دێموكراتیك» پێك هاتووە‪.‬‬ ‫مێژووی ئەم بزووتنەوە هاوكاتە لەگەڵ‬ ‫مێژووی هەوڵدان بۆ پێكهێنانی دەوڵەتی‬ ‫ن���اوەن���دخ���واز ب��ە ه��ەب��وون��ی فیكرییەتی‬ ‫دەوڵ����ەت ـ��ـ ن��ەت��ەوە وات���ە كۆتاییەكانی‬ ‫سەردەمی پاشایەتیی قەجەرەكان‪ .‬تا ئێستا‬ ‫بزووتنەوەی ناوبراو هەورازونشێوی زۆری‬ ‫بە خۆیەوە بینیوە و لە مێژووی خۆیدا و لە‬ ‫مەودای نێوان پەهلەویی یەكەم و دووهەم‬

‫واتە ساڵی ‪ 1946‬ئەزموونی پێكهێنانی‬ ‫حكوومەتێكی خودموختاری بووە‪.‬‬ ‫ئ��ەم بزووتنەوەیە لە رووخ��ان��ی سیستمی‬ ‫پاشایەتی و دیكتاتۆری پەهلەویی دووهەم‬ ‫ب��ە شێوەیەكی چاالكانە ب��ەش��دار ب��ووە و‬ ‫بەشێكی ب��ەرچ��او لە سەركردەكانی ئەم‬ ‫بزووتنەوەیە لەم سەردەمەدا یان لەسێدارە‬ ‫دران ی��ان بە دەی��ان س��اڵ تووشی زیندان‬ ‫بوون‪.‬‬ ‫پاش ئەمە و بە رووخانی رێژیمی پاشایەتی‬ ‫لە ئێراندا‪ ،‬ه��ەروەك رەوت��ە سیاسییە ژێر‬ ‫زەوینییەكانی دی��ك��ە ل��ە ئ��ێ��ران��دا ك��ە لە‬ ‫كەشوهەوای سیاسیی دیكتاتۆرریدا بە‬ ‫ناچار رووی��ان كردبووە خەبات بە شێوەی‬ ‫شاراوە‪ ،‬ئەم بزووتنەوەیە چاالكی خۆی بە‬ ‫ئاشكرا راگەیاند‪ ،‬بەاڵم لە هەمان سەرەتاوە‬ ‫لەگەڵ هەڵوێست و پەرچەكرداری جیاواز‬ ‫و جۆراوجۆر و بە زۆری غەیرەسیاسیدا‬ ‫بەرەوڕوو بووەوە‪ .‬ئاكامی ئەم دژكردەوە و‬ ‫هەڵسوكەوتانە تێوەگالنی ئەم بزووتنەوەیە‬ ‫ل��ە چ��وارچ��ێ��وەی ب��ەرگ��ری چەكدارانەدا‬ ‫ب���وو‪ ،‬ه��ەڵ��ب��ەت ب��ە ت��ێ��پ��ەڕب��وون��ی ك���ات و‬ ‫ه���ەورازون���ش���ێ���و‪ ،‬ب��زووت��ن��ەوەك��ە تەشكی‬ ‫گ���ۆڕی ب��ە ب��زووت��ن��ەوەی��ەك��ی م��ەدەن��ی و‬ ‫شارستانییانە‪.‬‬ ‫لەم نێوانەدا گرینگترین دەسكەوتی ئەم‬ ‫ب��زوت��ن��ەوەی��ە ب��ۆ ك��وردس��ت��ان بیچمگرتنی‬ ‫شوناسێكی كوردستانی ب��ووە‪ ،‬شووناسێ‬ ‫كە خوازیاری مافە سیاسی‪ ،‬فەرهەنگی‬ ‫و كۆمەاڵیەتییەكانی خۆیەتی و سیستمی‬ ‫دێموكراسی ــ فێدراڵ بۆ ئێران بە گونجاو‬ ‫دەزان��ێ و لەسەر بنەمای ئ��ەم سیاسەتە‬ ‫درێژە بە خەبات دەدا‪.‬‬ ‫ل���ێ���رەدا دەب�����ێ ب��گ��وت��رێ ك���ە گرووپە‬ ‫سیاسییەكانی چ��االك لە كوردستاندا لە‬ ‫لێكدانەوەی بزووتنەوەی س��ەوزدا بە دوو‬ ‫تاقمی جیاواز دابەش دەكرێن‪.‬‬ ‫گ��رووپ��ی ی��ەك��ەم ل��ە ه��ەوڵ��ی ئ���ەوەدا بوو‬ ‫خوێندنەوەكانی ب��زووت��ن��ەوەی س���ەوز كە‬ ‫لەسەر بنەمای ناوەندخوازی داڕێژرابوو‬ ‫وەك تاكتیكێكی ك��ات��ی بخوێنێتەوە و‬ ‫كۆمەڵێك پرس و باس بخاتە روو كە لە‬ ‫پشت پ��ەردەدا بە رواڵ��ەت گرێبەستگەلێك‬ ‫بوونیان هەیە و ئەم گرێبەستانە كەتوارێكی‬ ‫یاسایی‪ ،‬سیاسی و كۆمەاڵیەتیی ئێران و‬ ‫كوردستانیان قەبووڵ كردووە‪.‬‬ ‫بەاڵم گرووپی دووهەم بە شێوەیەكی جیاواز‬ ‫ج��وواڵن��ەوە‪ .‬لە قۆناغی یەكەمدا بوونی‬ ‫بزووتنەوەیەكی لە ناوەندا قەبووڵ كرد و‬ ‫ئامادەبوونی چاالكی ئەم بزووتنەوەی لە‬ ‫پانتای سیاسەت لە ئێراندا بە گونجاو‬ ‫زانی بەم جیاوازییە كە گشتییەتی ئەم‬ ‫بزووتنەوەی قەبووڵ نەكرد و لەگەڵ‬ ‫بیرۆكەی ناوەندخوازی و سیاسەتی‬ ‫م����ان����ەوەی ك���ۆم���اری ئیسالمی‬ ‫ب���ە ت���ون���دی دژای���ەت���ی دەرب������ڕی و‬

‫چ��اك��س��ازی ل��ە ك��ۆم��اری ئیسالمیدا بە‬ ‫نەلواو زانی‪.‬‬ ‫هاوكات لەگەڵ ئەمەدا گرووپی دووهەم‬ ‫لە هەوڵدا بوو كە لە پلەی یەكەمدا زیاتر‬ ‫روانگە و بۆچوونی الیەنە سێكوالرەكانی‬ ‫ب��زووت��ن��ەوەی س���ەوز ل��ە ب��ەرچ��او بگرێ‬ ‫و ئەم بۆچوونە بۆ ت��ەواوی بزووتنەوەی‬ ‫سەوز بگوازێتەوە‪ .‬هاوتەریب لەگەڵ ئەم‬ ‫سیاسەتەدا هەوڵی دا ك��ەت��واری بوونی‬ ‫ب��زووت��ن��ەوە ج��ی��اوازەك��ان ل��ە ئێراندا چ لە‬ ‫ئ��اس��ت��ی ن��ێ��ون��ەت��ەوەی��ی و چ ل��ە ئاستی‬ ‫نێوخۆیی ئێراندا ق��ەب��ووڵ بكات تا لەم‬ ‫رێگەیەوە بتوانێ ب��واری قەبووڵكردنی‬ ‫كەتواری یاسایی‪ ،‬سیاسی‪ ،‬كۆمەاڵیەتی‬ ‫و فەرهەنگی لە ئێراندا خۆش بێت‪.‬‬ ‫الیەنی دووه��ەم سیاسەتی خ��ۆی لەسەر‬ ‫بنەمای وەدیهاتنی مافە نەتەوایەتییەكانی‬ ‫نەتەوەكانی ئێران و پێكهاتنی دەوڵەتێكی‬ ‫فێدراڵ داڕشتبوو و خوازیاری روونبوونی‬ ‫ب��ەت��ەواوی روان��گ��ەی ب��زووت��ن��ەوەی سەوز‬ ‫لەمەڕ پێكهاتەی سیاسی خۆی بوو بەاڵم‬ ‫لە سەرەتای هەوڵدانی ئەم دوو بیرۆكەیە‬ ‫زایەڵەكەی لە كۆمەڵگای كوردستاندا‬ ‫لەسەر هیچكام لە الیەنەكان بەرچاو و‬ ‫دیار نەبوو‪.‬‬ ‫لەگەڵ مانگرتنی گشتیی كوردستان لە‬ ‫‪ 22‬ی پووشپەڕی ‪ 1388‬كە ساڵرۆژی‬ ‫تیرۆری دوكتور قاسملوو و هاوڕێكانی بوو‪،‬‬ ‫دەبێ بگوترێ كە كۆمەڵگای كوردستان‬ ‫كە یەكێك لە كۆمەڵگا وەپەراوێزخراوەكانی‬ ‫ئێرانە‪ ،‬پاڵپشتی خۆیان لە الیەنی دووهەم‬ ‫دەربڕی‪ ،‬هەڵبەت ئەم مانگرتنە گشتییە‬ ‫لە ‪22‬ی پووشپەڕی ‪1388‬دا چەند خاڵی‬ ‫بۆ كۆمەڵگای سیاسیی ئێران خستە روو‪:‬‬ ‫‪1‬ـ��ـ سیاسەتی ن��اوەن��دس��ڕی��ن��ەوە ل��ە الیەن‬ ‫خ��ەڵ��ك��ی ك��وردس��ت��ان��ەوە پ��ش��ت��ی��وان��ی لێ‬ ‫دەكرێ‪.‬‬ ‫‪2‬ـ����ـ ب��ی��چ��م��گ��رت��ن��ی بزووتنەوەیەكی‬ ‫سەرتاسەری لە ئێراندا بەستراوەتەوە بە‬ ‫قەبووڵكردنی بزووتنەوەى نەتەوەكانى ئێران‬ ‫و هاوڕێیەتی ئ��ەم ب��زووت��ن��ەوان��ە لەگەڵ‬ ‫بزووتنەوەی ناوەنددایە‪.‬‬ ‫‪3‬ـ����ـ ‪22‬ی پ���ووش���پ���ەڕی ‪ 1388‬جگە‬ ‫لەوەی كە سیمای كوردستانی لە ئاستی‬ ‫نێونەتەوەییدا پیشان دا‪ ،‬بۆ كۆمەڵگای‬ ‫جیهانی ئاشكرای كرد بزووتنەوەیەكە كە‬ ‫خ��وازی��اری لە بەرچاوگرتنی سیاسەتی‬ ‫ن���ان���اوەن���دخ���وازی���ی���ە‪ ،‬ئەم‬ ‫ب���زووت���ن���ەوەی���ە لەگەڵ‬ ‫ب���زووت���ن���ەوەی س����ەوزدا‬ ‫ك��ە ل��ە ن���اوەن���دا بوونی‬ ‫ه��ەی��ە زۆر جیاوازە‪،‬‬ ‫ئ���ەم بزووتنەوە‬ ‫سیاسەت و‬

‫روانگەی جیاوازی بۆ چارەسەری پرسە‬ ‫جیاوازەكان لە ئێراندا هەیە‪.‬‬ ‫‪4‬ـ���ـ ه���ەوڵ���دان ب��ۆ گ��ۆڕی��ن��ی رێ��ژی��م لە‬ ‫كوردستاندا زۆر مەقبووڵترە تا هەوڵدان بۆ‬ ‫چاكسازی لەم رێژیمەدا‪ .‬سەرەڕای ئەمانە‬ ‫پاش مانگرتنی گشتی لە كوردستاندا و‬ ‫لە ئاستی الیەنە سیاسییەكانی كوردستاندا‬ ‫دەب���ێ بگوترێ خ��وێ��ن��دن��ەوەی جیاوازی‬ ‫بزووتنەوەی كوردستان لە بزووتنەوەی سەوز‬ ‫بە شێوەیەكی مانادار لێك نزیك بووەتەوە‬ ‫و بەگشتی بە ئەدەبیاتێكی جیاواز بەاڵم‬ ‫مانایەكی وەك یەك گرووپە سیاسییەكان‬ ‫هەوڵیان دا پێوەندی نێوان بزووتنەوەی سەوز‬ ‫و بزووتنەوەی كوردستان لێك بدەنەوە‪ .‬واتە‬ ‫بە شێوەیەك لە شێوەكان خاڵێكی دیكە كە‬ ‫پاش مانگرتنی ‪22‬ی پووشپەڕی ‪1388‬‬ ‫بەرچاو دەكەوێت ئەوەیە كە ئەم رووداوە‬ ‫جۆرێك یەكگرتوویی داسەپاوی بە سەر‬ ‫گرووپە سیاسییەكانی كوردستان سەپاند‪.‬‬ ‫لە كۆتاییدا دەكرێ بڵێین بوونی شووناسێكی‬ ‫سەربەخۆ بۆ كوردەكان لە راستیدا بەستێنی‬ ‫شكست‏خواردنی سیاسەتی ناوەندخوازی‬ ‫بزووتنەوەی سەوزی لە كوردستان خۆش‬ ‫كرد‪ .‬هەر چەند گرووپگەلێكی سیاسی لە‬ ‫كوردستاندا هەوڵیان دا ئەم بزووتنەوەیە لە‬ ‫كوردستاندا پەرە پێ بدەن‪.‬‬ ‫ل��ە راس��ت��ی��دا ق��ب��ووڵ��ن��ەك��ردن��ی كەتواری‬ ‫ك��ۆم��ەڵ��گ��ای ئ���ێ���ران و ه����ەوڵ����دان بۆ‬ ‫سەقامگیریی خوێندنەوە ناوەندخوازەكان‬ ‫لە بزووتنەوەی س���ەوزدا‪ ،‬لەمپەرێك بوو‬ ‫ب��ۆ ئ��ام��ادەب��وون��ی ئ��ەم ب��زووت��ن��ەوەی��ە لە‬ ‫كوردستاندا‪ .‬هەڵبەت لێرەدا دەب��ێ هێما‬ ‫بەم خاڵە بكرێ كە بزووتنەوەی كوردستان‬ ‫نموونەیەك لە بزووتنەوە ناناوەندخوازەكانی‬ ‫دژی چ���ڕب���وون���ەوەی دەس���ەاڵت���ە و لە‬ ‫ناوچەكانی دیكەدا وەه��ا بزووتنەوەیەك‬ ‫بوونی هەیە‪.‬‬ ‫ل��ێ��رەدا دەب���ێ ب��گ��وت��رێ ك��ە ل��ە ئێراندا‬ ‫ل��ە ساڵێكدا دوو ب��زووت��ن��ەوەی جیاواز‬ ‫ب���وون���ی خ���ۆی���ان راگ���ەی���ان���د‪ .‬گرووپی‬ ‫یەكەم بزووتنەوەی س��ەوز بە تەوەرگەی‬ ‫سیاسەتی ناوەندخواز و گرووپی دووهەم‪،‬‬ ‫بزووتنەوەی ‪22‬ی پووشپەڕ كە سیاسەتی‬ ‫ناناوەندخوازی و خوێندنەوەی كۆمەاڵیەتی‬ ‫لە كێشە سیاسییەكانی ئێران لە بنەمای‬ ‫فكرییەتی سیاسیی ئەو رەوت��ەدا بوونی‬ ‫هەیە‪.‬‬

‫‪5‬‬

‫رۆژەڤ‬ ‫و‪ :‬رەزا فەتحوڵاڵنژاد‬

‫پیالنی تیرۆریستیی‬ ‫كۆماری ئیسالمی‬

‫رۆژنامەی گاردییەن رۆژی ‪18‬ی ژووئەن‬ ‫وتارێكی لە ژێر ناوی «چۆن پیالنی بۆمبی‬ ‫تۆڵەكردنەوەی ئێران لە بەرنامەی ناوكیدا‬ ‫شكڵی گرتووە» بە قەڵەمی «جەیسۆن‬ ‫بورك» باڵو كردەوە‪ .‬نووسەر لە سەرەتای‬ ‫وتارەكەدا رووداوی تەقاندنەوەی سەیارەیەك لە‬ ‫رۆژی ‪13‬ی فێوریە لە دێهلی هیندووستان‬ ‫دەگێڕیتەوە كە راوێژكارێكی كاروباری‬ ‫بەرگری ئیسرائیل و ژنەكەی كردبووە ئامانج‪.‬‬ ‫ێ ئەو تیرۆریستەی تەقینەوەكەی‬ ‫ئەو دەنووس ‌‬ ‫بەڕێوە بردبوو‪ ،‬لە كاتی رووداوەكە لە هیند‬ ‫دەچووە دەرەوە و دەگەڕایەوە بۆ ئێران‪ .‬ئەو‬ ‫دەڵێ‌‪« :‬هێرشەكە یەكێك لەو سێ‌ رووداوە بوو‬ ‫كە لە ماوەیەكی سیوشەش كاتژمێریدا روویان‬ ‫دا كە النیكەم دە مانگ پالنڕێژی كرابوون‪.‬‬ ‫هەر لە هەمان رۆژی تەقینەوەكەی دێهلیدا‪،‬‬ ‫دووهەمین بۆمب لە كاتێكدا لە تێفلیسی‬ ‫گورجستان دۆزرایەوە كە بە سەیارەی‬ ‫دیپلۆماتێكی ئیسرائیلییەوە چەسپێندرابوو‪.‬‬ ‫رۆژێك دواتر‪ ،‬تەقینەوەیەك بەشێكی زۆری‬ ‫ماڵێكی لە كۆاڵنێكی سەر شەقامێكی‬ ‫بانكۆك خاپوور كرد‪ .‬ئێرانییەكی ‪ 28‬سااڵن‬ ‫لێی دەرپەڕی و نارنجۆكێكی بەرەو شۆفیڕانی‬ ‫تاكس و پولیس هاویشت و خۆی پێش لەوەی‬ ‫بكەوێتە سەر زەوی‪ ،‬بە توندی بریندار بوو‪.‬‬ ‫زۆری نەخایاند كە ئەوە سەركۆنەكردنی‬ ‫ئێرانی لێكەوتەوە‪».‬‬ ‫نووسەر لە پاراگرافەكانی دواتردا‪ ،‬باسی‬ ‫كێشەكانی نێوان تاران و دوژمنانی‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫ئیسرائیل‪ ،‬تاقیكردنەوەی مووشەكێك لە الیەن‬ ‫ئێرانەوە هەر چەند رۆژ پێش لە تەقینەوەكەی‬ ‫بانكۆك‪ ،‬گەمارۆ نوێكانی ئورووپا و ئامریكا‬ ‫دژی ئێران‪ ،‬لەقاودرانی پیالنی ئێران بۆ‬ ‫تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان لە الیەن‬ ‫ئامریكاوە‪ ،‬شەڕی سایبێری ئیسرائیل و‬ ‫ئامریكا لە دژی ئێران دەكات‪ .‬نووسەر دواتر‬ ‫دەنووسێ‌‪« :‬سەروتارێكی رۆژنامەیەكی‬ ‫جیددی نزیك لە خامنەیی بە شێوەیەكی شووم‬ ‫وتی كە ئێران لە ئەنجامدانی تیرۆر لەوپەڕ‬ ‫ئاوەكانەوە ئەزموونی زۆری هەبووە و لە بە‬ ‫ئاكامگەیاندنی تۆڵەكردنەوەدا بە تەواوی‬ ‫جێكەوتوو بووە»‪.‬‬ ‫نووسەر دواتر بە وردی باسی لێكۆڵینەوەكانی‬ ‫پۆلیس لە دێهلی و بانكۆك لەمەڕ ئەو كردەوە‬ ‫تیرۆریستییانە دەكات‪ .‬هەروەها باسی ئەوە‬ ‫دەكات كە پاش كۆتاییهاتنی لێكۆڵینەوەكان‪،‬‬ ‫بانكۆك و دێهلی و ئیسرائیل راشكاوانە‬ ‫رایانگەیاندووە كە كۆماری ئیسالمیی ئێران‬ ‫لە پشت ئەو زنجیرە كارە تیرۆریستییانە دژی‬ ‫ئیسرائیلییەكان و بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل‬ ‫بووە‪ .‬نووسەر دواتر لە زاری كارناسانی‬ ‫سیاسەتی دەرەكییەوە دەگوازێتەوە كە ئێران‬ ‫ویستوویەتی هێزی سپای پاسدارانی خۆی‬ ‫بنوێنێ‌ و بشێوی لەو واڵتانەدا درووست‬ ‫بكات و ئیسرائیل بتۆقێنێ‌‪ .‬لە كۆتاییدا‬ ‫ێ‬ ‫باسی ئەو سەرەداوە دەكات كە هەر س ‌‬ ‫ێ داوە و‬ ‫كردەوە تیرۆریستییەكەی پێكەوە گر ‌‬ ‫ێ واڵتەدا‬ ‫كارئاسانی بۆ پۆلیس لە هەر س ‌‬ ‫كردووە‪ .‬ئەویش ئەوە بووە كە ئێرانییەكی‬ ‫‪ 31‬ساڵە بە ناوی مەسعوود سێداقەتزادە لە‬ ‫سەرلەبەیانیی ‪15‬ی فێوریەدا لە فڕۆكەخانەی‬ ‫كواالالمپوور لە كاتی چاوەڕوانی بۆ وەڕێكەوتن‬ ‫بەرەو تاران دەستگیر دەكرێ‌ كە پاسپۆرتەكەی‬ ‫هەم ویزای هیند و هەم تایلەندی تێدا بووە‬ ‫و دەفتەرچەیەكی لەگەڵ بووە كە ژمارە‬ ‫تەلەفوونی زۆر كەسی لە تێفلیس و بانكۆك‬ ‫و تاران تێدا بووە‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪:‬‬ ‫‪Guardian.co.uk‬‬


‫‪6‬‬

‫ژمارە ‪ 583‬ـ ‪31‬ی جۆزەردانی ‪1391‬‬

‫ئەدەب و هونەر‬

‫شێعر بە‌شێكە لە شیرازە‌ی وجوودی من‬ ‫خاتوو ك��ەژاڵ ئ��ادەم��ی ساڵی ‪1983‬ی‬ ‫زای��ی��ن��ی ل��ە ش���اری س��ەق��ز ل��ەدای��ك بووە‬ ‫و لە ساڵی ‪1998‬ەوە لە واڵت��ی سۆئێد‬ ‫نیشتەجێیە‪ .‬كەژاڵ خانم لە تەمەنی ‪15‬‬ ‫ساڵدا دەستی بە ژەنینی ئامێری ویۆڵۆن‬ ‫كردووە و لە مەكتەبی «سەبا»دا تێئۆری‬ ‫موسیقی خوێندووە و ئێستاش خوێندكاری‬ ‫پزیشكیی دەرونناسییە و هاوكات لە كارە‬ ‫هونەرییەكانیشی بەردەوامە‪.‬‬ ‫ب���ە م��ەب��ەس��ت��ی زی���ات���ر ئ��اش��ن��ا كردنی‬ ‫ه����ون����ەردۆس����ت����ان ب����ە روان�����گ�����ە و‬ ‫ب��ۆچ��وون��ەك��ان��ی هونەرمەندەكانی‬ ‫دیمانەیەكمان‬ ‫واڵت����ەك����ەم����ان‬ ‫لەگەڵ ئەو خانمە هونەرمەندە‬ ‫ئ���ەن���ج���ام���دا ك����ە سەرنجی‬ ‫خوێنەرانی رۆژنامەكەمانی‬ ‫بۆ رادەكێشین‪.‬‬

‫ك��وردی خ��ۆم فێری نوسین و خوێندنی‬ ‫زمانی دایكی خۆم بكەم‪ .‬یەكەم كتێبێك‬ ‫بەم مەبەستە خوێندمەوە دیوانی شیعری‬ ‫شاعیری نیشتمان پە‌روەر‪ ،‬مامۆستا قانع‬ ‫ب���وو‪ .‬شیعرەكانی ق��ان��ع جیا ل���ەوەی بۆ‬ ‫من مەكتەبێك بوو بۆ فێربونی كوردی‪،‬‬ ‫پەنجەرەیێكی ك��ردەوە بۆم ڕوو بە دنیای‬

‫بە گوێی بیسە‌ردا دە‌یانچرپێنم‪ .‬كە‌واتە‬ ‫شیعر و گۆرانیە‌كانی من دە‌ست لە‌مالنی‬ ‫یە‌كترن و جودا لە یە‌كتر نین‪.‬‬ ‫‪4‬ـ هەتا ئێستا چەند گۆرانیت تۆمار‬ ‫ك�����ردووە؟ چ��ەن��د (‪)CD‬ت كەوتۆتە‬ ‫بەردەست هۆگرەكانت و ئایا بەم زووانە‬ ‫دەتوانین چ��اوەڕوان��ی (‪)CD‬ی نوێی‬ ‫كەژاڵ بین؟‬ ‫و‪ :‬ساڵی ‪ 2006‬یەكەم بەرهەمم بە ناوی‬ ‫«جوانترین وشە» كە پێكهاتبوو لە ‪6‬‬ ‫گۆرانی لە سەرجەم هۆنراوەكانی خۆم‬ ‫پێشكەشی جەماوەر كرا‪ .‬دوایین‬ ‫بە‌رهە‌میشم بە ن��اوی «واڵتی‬ ‫ع���ە‌ش���ق» ك���ە ل���ە سە‌‌رە‌‌تای‬ ‫س���اڵ���ی ‪ 2010‬پێشكە‌‌شی‬ ‫هونە‌‌ردۆستان كرا پێكهاتبوو‬ ‫لە ‪ 7‬گ��ۆران��ی كە تێكە‌ڵێك‬ ‫ب��وو لە هۆنراوە‌كانی خ��ۆم و‬ ‫یە‌ك دوو شاعیری دیكە كە‬ ‫یە‌كێك لە‌وانە فروغ فە‌ڕوخزاد‬ ‫شاعیری ن���اوداری ئە‌دە‌بیاتی‬ ‫ژن���ان ب���وو‪ .‬س���اڵ‌و نیوێك لە‌مە‬ ‫پێش لە زانكۆ لە ب��واری پزیشكی‬ ‫دەرونناسیدا وە‌رگیرام و بە هۆی ئە‌وە‌ی‬ ‫خوێندنە‌كە‌م هە‌ندێك ق��ورس��ە لە‌وانە‌یە‬ ‫وە‌ك ج��اران ئە‌و كاتە‌‌ی پێویستە نە‌توانم‬ ‫تە‌رخانی بە‌رهە‌م هێنانی گۆرانی نوێ‬ ‫بكە‌م بە‌اڵم هە‌وڵم داوە هاوكات لە‌گە‌ڵ‬ ‫خوێندن پەرە بە چاالكیە هونە‌ریە‌كانیشم‬ ‫بدە‌م و بە‌ردە‌وام بم‪ .‬لە ئێستادا سە‌رقاڵی‬ ‫تۆمار كردنی بە‌رهە‌مە‌كانی ئاڵبۆمی‬ ‫داهاتوومم و هیوادارم ه��ە‌ردە‌م بتوانم بە‬ ‫بە‌رهە‌م و كلیپی نوێوە بگە‌ڕێمەوە الی‬ ‫هونە‌ردۆستان و جە‌ماوە‌رە‌كە‌م‪.‬‬

‫هە‌موو‬ ‫بە‌رهە‌مە‌كانم الم‬ ‫ئازیزن و بیرە‌وە‌ریم هە‌یە‬ ‫لێیان‪ .‬یە‌كێك ل ‌ە گۆرانیە‌كانم‬ ‫بە ناوی «شە‌هید» ڕێزێكی‬ ‫‪1‬ـ ك�����ەژاڵ خ��ان��م بەڕێزت تایبە‌تی الم هە‌یە و زۆر بە‌المە‌وە‬ ‫ێ ب����واری هونەرییدا‬ ‫ل��ە س�� ‌‬ ‫چاالكیت هەیە»شیعر ـ ژەنینی پیرۆزە و یە‌كە‌م بە‌رهە‌مم بوو‬ ‫كەمان ـ گۆرانی»‪ ،‬ـ كام لەم‬ ‫سێ‌ بوارە هونەرییە زیاتر ئارامیت‬ ‫كە بە‌شێوازی كلیپ‬ ‫پێ‌ دەبەخشێ‌؟‬ ‫تۆمارم كرد‬ ‫و‪ :‬لەو ڕۆژەوە خۆم ناسیوە خولیای‬

‫شیعر ب��ووم‪ .‬تەمەنی منداڵیم ڕۆژانێك‬ ‫ب��وو پڕ لە تەنیایی و لە دنیای پاكی‬ ‫مندااڵنەی خۆمدا كۆشكێكم بینا نابوو‬ ‫پڕ لە شیعر و گۆرانی‪ .‬هەر بەم هەستەوە‬ ‫تەمەنم ڕویشت و دڵ��م دای��م تامەزرۆی‬ ‫فڕین ب��ەرەو ئاسمانێكی ڕووناكتر بوو‪.‬‬ ‫كاتێك دڵ ق��س��ەی زۆری پ��ێ بێت بە‬ ‫هەمو شێوازێك تێدەكۆشی بەیانی بكات‪.‬‬ ‫شیعر بە‌شێكە لە شیرازە‌ی وجوودی من‬ ‫و گۆرانی ئەو مەجالەم بۆ دەخولقێنێ‬ ‫شیعرەكانم بە شێوازێكی ناسك و جوان‬ ‫ب��ە گوێی ب��ی��س��ە‌‌ردا بچرپێنم‪ .‬مۆسیقا‬ ‫هاژەی دڵی پڕ هەستە و شیعر زایەڵەی‬ ‫هەستێكی ب��ەس��ۆز‪ .‬كاتێ ك��ە پشكۆی‬ ‫شیعر و مۆسیقا پێكەوە دەكەونە گڕگرتن‪،‬‬ ‫ئەو ساتە جوانترین وشەكان لە ئامێزی‬ ‫گۆرانیێكدا خۆیان دەنوێنن‪ .‬شیعر ل ‌ە‬ ‫هە‌موو بوارە‌كانی دیكە بە‌ ڕۆح��ی من‬ ‫نزیكترە و دە‌س��ت لە‌مالنی گ��ۆران��ی و‬ ‫مۆسیقا پێكە‌وە كە‌پرێكی ئارامیان بۆ ساز‬ ‫كردووم كە تێیدا ئۆقرە دەگرم‪.‬‬

‫‪2‬ـ سەرەتا بە كامیان دەستت پێ‌ كرد؟‬ ‫و‪ :‬ل���ەگ���ەڵ ئ�����ەوەی ل���ە كوردستانی‬ ‫ڕۆژه����ەاڵت نوسین و خوێندنی زبانی‬ ‫ك��وردی لە مەكتەبەكان قەدەغە بوو‪ ،‬لە‬ ‫تە‌مە‌‌نی منداڵیدا بە هۆی ئە‌و هیوایە‌تەی‬ ‫ك��ە ب��ۆ فێربوونی زم��ان��ی ك���وردی بووم‬ ‫بڕیارمدا لە ڕێگای خوێندنەوەی كتێبی‬

‫سیحراویی شیعر و ڕۆحم ئاوێتەی شیعر‬ ‫بوو و قەڵەمی شیعرنووسینم گرتە دەست‪.‬‬ ‫ڕۆژەكانی تەمەنم ڕۆیشتن و خۆشەویستی‬ ‫نێوان من و شیعر ڕۆژ ل��ە‌دوای ڕۆژ بە‬ ‫هێزتر بووە‪ .‬ئێستا ئیدی شیعر بەشێكی‬ ‫مەزنە لە ژیانی من و نزیكترین هاوڕێمە‬ ‫و زۆر ك��ات دڵ��م داوای شیعری تازەم‬ ‫ل��ێ��دەك��ات‪ .‬شیعر ژورێ��ك��ە تێیدا بەكوڵ‬ ‫دەگریم و بەدڵ پێدەكەنم و هەموو وتەكانم‬ ‫ڕووت و بێ پەردە باس دەكەم‪.‬‬ ‫‪3‬ـ كەژاڵی شاعیر ناسراوترە یان كەژاڵی‬ ‫گۆرانیبێژ؟‬ ‫و‪ :‬ئە‌گە‌رچی هە‌ست د‌ەك��ە‌م زۆرت��ر وە‌ك‬ ‫ك��ە‌ژاڵ��ی گۆرانیبێژ ن��اس��راوم ب��ە‌اڵم من‬ ‫سااڵنێكی زۆر پێش لەوەی گۆرانیبێژ بم‬ ‫شیعرم دەنوسی‪ .‬لە واقیعدا شیعرەكانمن‬ ‫كە هاندەرمن بۆ نێو دنیای گۆرانیبێژی‪.‬‬ ‫دنیای شیعر شوێنێكە تێیدا ژیانم تەفسیر‬ ‫دەكە‌م و لێكۆڵینەوە لە دنیای دەوروبەرم‬ ‫دەكە‌م و دیاردە كۆمەاڵیەتیەكان دەهێنمە‬ ‫ژێر چاویلكەی ڕەخنەوە‪ .‬شیعر منزڵگەی‬ ‫سكااڵكانمە و ژووری ب��زە و ئ��ە‌وی��ن و‬ ‫دڵداریمە‪ .‬ل ‌ە گۆرانیە‌كانمدا هۆنراوە‌كانی‬ ‫خۆم بە‌كار دە‌هێنم و شیعرەكانم ئاوێتە‌ی‬ ‫مۆسیقا د‌ەك��ە‌م و لە ئامێزی گۆرانیدا‬

‫بێ دوان‪...‬‬

‫‪5‬ـ بەڕێزت لە ‪2006‬ەوە بە گۆرانیی‬ ‫«جوانترین وشەوە» دەركەوتی‪ ،‬لە ماوەی‬ ‫ش��ەش س��اڵ چ��االك��ی��ی ه��ون��ەری��ی��دا كام‬ ‫بەرهەمت بەالتەوە هێشتا بە تاقانەیی‬ ‫ماوەتەوە؟ بۆچی؟‬ ‫و‪ :‬ل������ە‌گ������ە‌ڵ ئ�����������ە‌وە‌ی لە‬ ‫گۆرانیە‌كانمدا شیعرە‌كانی‬ ‫خ��ۆم ب��ە‌ك��ار دە‌ه��ێ��ن��م هە‌موو‬ ‫گۆرانییە‌كانم گوزارشتە لە‬ ‫خ��ۆم‪ ،‬ژی��ان و هە‌ستە‌كانم و‬ ‫هە‌ر بۆیە هە‌موو بە‌رهە‌مە‌كانم‬ ‫الم ئازیزن و بیرە‌وە‌ریم هە‌یە‬ ‫لێیان‪ .‬یە‌كێك ل ‌ە گۆرانیە‌كانم‬ ‫بە ناوی «شە‌هید» ڕێزێكی‬ ‫ت��ای��ب��ە‌ت��ی الم ه�� ‌ەی��ە و زۆر‬ ‫ب���ە‌الم���ە‌وە پ��ی��رۆزە و یە‌كە‌م‬ ‫بە‌رهە‌مم بوو كە بە‌شێوازی‬ ‫ك��ل��ی��پ ت���ۆم���ارم ك����رد‪ .‬ئە‌م‬ ‫ب����ە‌ره����ە‌م����ە‌م وە‌ك ڕێزێك‬ ‫پێشكە‌شه به ڕۆحی بە‌رزی‬ ‫شە‌هیدانی واڵت��ە‌ك��ە‌م‪ .‬گۆرانی‬ ‫«نامە» الم خۆشە‌ویستە چونكو‬ ‫باسی هە‌ستێكی هاوبە‌ش لە‌نێوان‬ ‫زۆرب��ە‌ی مرۆڤە‌كانی ئە‌م سە‌ردە‌مەدا‬ ‫دە‌ك��ات‪ .‬هە‌ستێكی نامۆی تێدایە‪.‬‬ ‫تە‌نهایی و نامۆ بوونی مرۆڤە‌كان‬ ‫ل��ە‌گ��ە‌ڵ خ��ۆی��ان و گ���ە‌ڕان بە‌شوێن‬ ‫ڕۆچنە‌كاندا‪.‬‬ ‫‪6‬ـ رۆڵ��ی بنەماڵەی ك���ەژاڵ ئادەمی‬ ‫لە درووس��ت بوونی ئ��ەم كەسایەتییەی‬ ‫ئێستایدا چۆن بووە؟‬ ‫و‪ :‬من لە ئامێزی دای��ك و باوكێكی‬ ‫ش��ۆڕش��گ��ی��ڕدا چ���اوم ب��ە ڕوی دنیا‬ ‫هەڵێناوە‪ .‬دای��ك و ب��اوك��م سااڵنێكی‬ ‫زۆری ت��ە‌م��ە‌ن��ی خ��ۆی��ان ل��ە پێناو‬

‫شۆڕش و خە‌باتدا دانا و پیرۆزترین ئاوات‬ ‫و ئامانجیان گە‌یشتن بە كۆمە‌ڵگایێكی‬ ‫ئ��ازاد و دێمۆكرات و ب��ە‌‌راب��ە‌‌رە‪ .‬هە‌موو‬ ‫هە‌ست و بۆچوون و بیركردنە‌‌وە‌یان لە سە‌‌ر‬ ‫بنە‌مای خۆشە‌ویستی و بڕوا بە ئینسان‬ ‫و ئینسانیە‌‌تە‪ .‬هەمیشە وەك شێرەژنێك‬ ‫چاویان لێ كردووم‌و ڕێزیان لێ گرتووم‪.‬‬ ‫ئەو تایبە‌‌تمە‌ندیانە‌‌ی كە ل ‌ە كە‌سایە‌‌تی‬ ‫دای��ك و ب��اوك��م��دا هە‌یە ئ��ە‌‌و وان���ە‌‌ی پێ‬ ‫فێر ك��ردووم كە هە‌‌رگیز لە بە‌‌رابە‌‌ر زوڵم‬ ‫و نابە‌‌رابە‌‌ریدا بێدە‌نگ نە‌بم‪ ،‬بڕوام بەخۆم‬ ‫بێت و ورە‌‌م بە‌‌رز بێت و هە‌ردە‌م تێبكۆشم‬ ‫مرۆڤێكی بەكە‌‌ڵك بم بۆ كۆمە‌‌ڵگاكە‌‌م‪.‬‬ ‫ژی��ان لە‌گە‌ڵ بنە‌ماڵە‌یێكی ئازادیخواز‬ ‫و ڕووناكبیر منی فێر ك��ردووە ئ��ازاد بیر‬ ‫بكە‌مە‌وە و بە چاویلكە‌ی ڕە‌خنە‌وە بڕوانمە‬ ‫كە‌مو كۆڕییە‌كانی دنیای دە‌وروپشتم‪.‬‬ ‫ه��ە‌‌ردە‌‌م هە‌‌وڵ ئ��ە‌‌دە‌‌م كە دە‌نگێكی ژنانە‬ ‫ب��م و بتوانم زای��ە‌ڵ��ە‌‌‌ی ئ��ە‌‌‌وی��ن و ئازاری‬ ‫ژنانی كۆمە‌ڵگاكە‌‌مان بم‪ .‬هۆنراوەكانم لە‬ ‫ڕوانگەی خۆمەوە وەك ژنێك دەنوسم و‬ ‫هەستی ژنانەی خۆم زاڵە هەیە بە سەر‬ ‫هەموو بە‌رهە‌مە‌كانمدا‪.‬‬ ‫‪ -7‬هێشتاش ئ��ام��ادەب��وون��ی رەگەزی‬ ‫مێیینە لە پانتا هونەرییەكاندا بەرەوڕووی‬ ‫بەربەستی بنەماڵەیی و كۆمەاڵیەتی‬ ‫دەب��ێ��ت��ەوە‪ .‬ك���ەژاڵ ئ��ادەم��ی بەربەستی‬ ‫هەبووە؟ چی بەو هاوڕەگەزانەی خۆت‬ ‫دەڵێی كە بەهرەمەندن و بەربەستیان لەسەر‬ ‫رێیە؟‬ ‫و‪ :‬بە‌خۆشحاڵیە‌وە دە‌بینم ل��ە‌م سااڵنە‌ی‬ ‫ئ��ە‌خ��ی��ردا خانمانێكی زۆر پ��ە‌رە‌ی��ان بە‬ ‫چ��االك��ی��ە‌‌ك��ان��ی��ان ل���ە‌ب���وارە جیاوازە‌كانی‬ ‫كۆمە‌اڵیە‌تیدا داوە و بوێرتر و هۆشیارتر‬ ‫لە ڕابردوو بۆ بە‌دە‌ست هێنانی مافە‌كانیان‬ ‫هە‌وڵ ئە‌دە‌‌ن‪.‬‬

‫ئ��ە‌م دی���اردە‌ی���ە ب��اس ل��ە ئاڵوگۆڕێكی‬ ‫فە‌رهە‌‌نگی دە‌ك��ات كە لە كۆمە‌ڵگای‬ ‫ئێمە‌دا ڕویداوە‪ .‬ئەگە‌رچی بۆ گە‌یشتن‬ ‫ب��ە كۆمە‌ڵگایێكی یە‌كسان و بە‌رابە‌ر‬ ‫خە‌باتێكی دوور و درێ��ژم��ان ل��ە پێشە‬ ‫بە‌اڵم زۆر بوونی ژمارە‌ی ژنانی چاالك‬ ‫لە ب��واری ه��ون��ە‌ر‪ ،‬ئ���ە‌دە‌ب‪ ،‬سیاسە‌ت و‬ ‫بوارەكانی دیكە‌ی كۆمە‌اڵیە‌تیدا وە‌ك‬ ‫هە‌نگاوێك و بزوتنە‌وە‌یێك دە‌بینم بە‌رە‌و ئە‌و‬ ‫ئامانجە‪.‬‬ ‫ب��ە خ��ۆش��ی��ی��ە‌وە م��ن چ��ون��ك��و ل��ە ناو‬ ‫بنە‌‌ماڵە‌یێكی ڕووناكبیر و هوونە‌‌دۆستدا‬ ‫پە‌‌روە‌‌ردە بووم هە‌رگیز لە‌الیە‌ن بنە‌ماڵە‌وە‬ ‫ب�������ە‌رە‌وڕووی ب��ە‌رب��ە‌س��ت نە‌بوومە‌تە‌‌وە‬ ‫ب��ە‌اڵم پێویستە بڵێم چاالكی ك��ردن لەو‬ ‫ب��واران��ە‌‌‌ی كە زۆری��ن��ە‌‌ی ئە‌‌ندامە‌‌كانیان‬ ‫پیاون و لەسە‌‌ر یاساكانی پیاو بونیاد‬ ‫نراون‪ ،‬بێگومان ئیشێكی ئاسان نییە بۆ‬ ‫ئافرە‌‌تان‪ .‬یە‌كێك لە‌‌و توندوتیژیانە‌‌ی كە‬ ‫ئافرە‌‌تانی هونە‌رمە‌‌ند لە‌‌گە‌ڵی بە‌رە‌‌نگار‬ ‫دە‌‌بنە‌‌‌وە ئە‌‌ویە كە زۆرجار بە چاویلكە‌‌ی‬ ‫ڕە‌‌خنە‌‌وە چاویان لیدە‌كرێت و هە‌‌ندێك جار‬ ‫ئە‌‌وە‌‌‌ندەی تیشك دە‌‌خرێتە سە‌‌ر دۆزینە‌‌وە‌‌ی‬ ‫خاڵێك بۆ ڕە‌‌خنە ئە‌‌وە‌‌ندە سە‌رنج نادرێتە‬ ‫س���ە‌‌ر پ��ە‌ی��ام و ن���اوە‌‌رۆك���ی بە‌رهە‌می‬ ‫هونە‌‌رمەندانی ئافرە‌‌ت‪.‬‬ ‫پە‌یامی من بۆ هە‌موو ئە‌و ئافرە‌تانە‌ی كە‬ ‫بە‌هرە‌مە‌ندن ئە‌وە‌یە كە بە زانایی‪ ،‬هێمنی‪،‬‬ ‫حورمە‌‌تی نە‌‌فس و ب��ڕوا بەخۆبوون بۆ‬ ‫پە‌رە‌پێدان بە بە‌هرە‌كانیان هە‌نگاو هە‌ڵبگرن‬ ‫و بۆ خۆلقاندنی ئاڵو‌گۆڕ تێبكۆشن‪.‬‬ ‫كۆمە‌ڵگای ئێمە پێویستی بە مرۆڤی‬ ‫بوێرە بۆ تێكشكاندنی بە‌ربە‌ستە‌كان و‬ ‫ه��ی��وادارم ئ��ە‌و ڕۆژە ببینین كە ڕە‌گە‌ز‬ ‫پێوە‌ر نەبێت بۆ مافی مرۆڤە‌كان‪ .‬هە‌موو‬ ‫ئینسانە‌كان ل��ە ژن و ل��ە پ��ی��او مافی‬ ‫ژیانێكی ئازادیان هە‌بێت و هیچ مرۆڤێك‬ ‫ئیزن بەخۆی ن��ە‌دات بڕیار بۆ‬ ‫شێوازی ژیانی مرۆڤێكی‬ ‫دیكە بدات ‪.‬‬


‫ئەدەب و هونەر‬ ‫ودزادە‬

‫مەحمو‬

‫ڕەهبەر‬

‫بەشی یەكەم‬

‫بەراییەك بۆناسینی قوتابخانەی شێعری موكریان‬ ‫هێمایەك دەڵێم‬

‫(‪)١‬‬ ‫ئ��ەگ��ەرچ��ی زۆرب���ەی‬ ‫ت���وێ���ژەران���ی ب���واری‬ ‫ئ���ەدەب���ی ك����وردی‪،‬‬ ‫س�����������ەرەت�����������ای‬ ‫قو تا بخا نە ی‬ ‫ش����ێ����ع����ری‬

‫مو كر یا ن‬ ‫د ە گێڕ نە و ە‬ ‫و‬ ‫ب��ۆ س��ەی��ف��ی قازی‬ ‫مەال مارفی كۆكەیی و لەم بارەیەدا كۆدەنگییەكی‬ ‫ڕێژەیی لە گۆڕێدا هەیە‪ ،‬بەاڵم وا هەبووە هەندێك‬ ‫توێژەر ئەم سەرەتایە هەتا وەفایی و میسباحوددیوانی‬ ‫ئەدەبیش بۆ دواوە بگێڕنەوە‪ .‬دی��ارە ئەم ڕای��ەش لەم‬ ‫سۆنگەیەوە دەرب����ڕدراوە كە شوێنی ل��ەدای��ك‌ب��وون و‬ ‫ژیانی وەفایی و ئەدەبیش‪ ،‬هەرێمی موكریان بووە‪.‬‬ ‫ئ��ەوەی ڕاستی ب��ێ‪ ،‬چ خ��ودی دەق��ە شێعرییەكان‬ ‫بكەین بە پێوانەی لێكۆڵینەوەی ئەدەبی لەم بارەیەدا‬ ‫و چ بە گوێرەی جوداوازی قۆناخە مێژووییەكانەوە‬ ‫دەست بدەینە پۆلێن كردنی قوتابخانە ئەدەبییەكان‪ ،‬لە‬ ‫هەردوو پێوداندا بەم ئاكامە دەگەین كە گێڕانەوەی‬ ‫سەرەتای قوتابخانەی موكریان بۆ ئەدەب یا وەفایی‬ ‫ڕاس��ت نیە‪ .‬چونكە هەم شێوازی شێعری ئەم دوو‬ ‫شاعیرە لەگەڵ شاعیرانی قوتابخانەی موكریان و‬ ‫هەم ئەو دەورەیەی ئەوان تێیدا ژیاون لەگەڵ دەورانی‬ ‫گووران و گەشەكردنی قوتابخانەی شێعری موكریان‬ ‫جوداوازی هەیە‪.‬‬ ‫جارێ لە باس كردنی چۆنیەتی جوداوازی شێوازی‬ ‫شێعری ئەم دوو شاعیرە لەگەڵ شاعیرانی دواتری‬ ‫ئەم مەڵبەندە خۆم دەبوێرم و لەمەڕ جوداوازی قۆناخە‬ ‫مێژووییەكانی ژیانی ئەو شاعیرانەشەوە هەر بە تەنیا‬ ‫ئەوەندە دەڵێم لە حاڵێكدا وەفایی لە ساڵی ‪ ١٩٠٢‬و‬ ‫ئ��ەدەب لە ساڵی ‪١٩١٦‬دا كۆچی دواییان كردووە‪،‬‬ ‫دەست‌پێكردنی ئەو بزاڤە ئەدەبییەی بە قوتابخانەی‬ ‫موكریان ناودێر ك��را‪ ،‬دەگەڕێتەوە بۆ كەش‌وهەوای‬ ‫سااڵنی بەر لە هەڵ‌ئایسانی شەڕی دووهەمی جیهانی‬ ‫و ئاخر و ئۆخری دەسەاڵتداریەتی ڕەزاشای پەهلەوی‪.‬‬ ‫لەبیرمان بێ سەیفی قازی لە ساڵی ‪١٩٤٤‬دا‪ ،‬واتە‬ ‫نزیكی ساڵێك بەر لە دامەزرانی كۆماری كوردستان‬ ‫لە مەهاباد‪ ،‬كۆچی دوایی كردووە‪ .‬ئەو كاتەی هەژار‬ ‫و هێمن لە خانەقای بورهان بۆ یەكەمجار چاویان‬ ‫بە سەیف كەوتووە‪ ،‬تەمەنیان بە گوتەی مامۆستا‬ ‫هەژار دە دوازدە ساڵێك بووە‪ .‬كەواتە ئەگەر سەیفی‬ ‫قازی بە مامۆستای شاعیرانی موكریان بزانین‪ -‬وەك‬ ‫مامۆستا هێمن دەڵێ‪ -‬سەرەتای قوتابخانەی موكریان‬ ‫هاوكات بووە لەگەڵ سەرەتای باڵوبوونەوەی شێوە‬ ‫بۆچوونێكی نەتەوەیی ن��وێ كە ئەنجامەكەی لە‬ ‫دامەزرانی كۆماردا خۆی نواند‪ .‬هەر بۆیە سەیر نییە‬ ‫دوو كەس لە دیارترین سیماكانی قوتابخانەی موكریان‬ ‫واتە هێمن و هەژار لە الیەن سەرۆكی ئەو كۆمارەوە‬ ‫وەك شاعیری میللی ناسێندران‪ .‬دیسان سەیر نیە كە‬ ‫سەرۆكی كۆماریش برازای مامۆستای شاعیرانی‬ ‫موكریان و دەست‌پەروەردەی ئەو بووە‪.‬‬ ‫ڕاستە لە كاتی دوایین ساڵەكانی ژیانی عەبدوڵاڵ‬ ‫ب��ەگ��ی میسباحەوە ه��ەت��ا ئ��ەم س��ااڵن��ە ماوەیەكی‬ ‫زۆر درێژ تێپەڕ نەبووبوو‪ ،‬بەاڵم كەش‌وهەواكە زۆر‬ ‫گۆڕابوو‪ .‬لەوانەیە بۆ تێگەیشتن لە ڕادەی جوداوازی‬ ‫ك���ەش‌وه���ەوای سیاسی و ك��ۆم��ەاڵی��ەت��ی ئ��ەو دوو‬ ‫دەورەی���ە‪ ،‬هەر ئەم پێكەوە هەڵسەنگاندنە بەس بێ‬ ‫كە لە حالێكدا س��ەرۆك��ی كۆمارێكی ك��وردی لە‬ ‫مەهاباد‪ ،‬نازناوی شاعیری میللی دەدا بە دوو كەس‬ ‫لە شاعیرانی بیست و چوار‪ -‬بیست و پێنج ساڵەی‬ ‫قوتابخانەی موكریان‪ ،‬ئ��ەدەب ه��ەر لە تەمەنێكی‬ ‫نزیك ل��ەم تەمەنەی ه��ەژار و هێمن لە ت��ەورێ��ز كە‬ ‫ئەوكات وەلیعەهدنشینی قاجارییەكان بوو‪ ،‬لە الیەن‬ ‫محەممەدعەلی م��ی��رزای وەلیعەهدی قاجاریەوە‪،‬‬ ‫نازناوی میسباحوددیوانی پ��ێ‌دەدرێ‪ .‬كەواتە وەكو‬

‫ژمارە ‪ 583‬ـ ‪20‬ی ژووئەنی ‪2012‬‬

‫‪7‬‬

‫ج��وداوازی ئەو دوو‬ ‫ك���ەش‌وه���ەوای���ە‪ ،‬ب��ە قەرا‬ ‫ج������وداوازی ك��ۆم��ارێ��ك��ی الوی‬ ‫ك��وردی لەگەڵ پاتشایەتییەكی پیری‬ ‫ئێرانی‌یە‪.‬‬ ‫هەڵبەت با ئەوەندەش بە قسەكانمەوە زیاد بكەم‪،‬‬ ‫بەمە كە سەرەتای قوتابخانەی موكریان بگێڕینەوە بۆ‬ ‫دوای وەفایی و ئەدەب‪ ،‬نابێ پێمان وابێ داوەرییەكی‬ ‫رەخنەییمان لەسەر شێعری ئەم شاعیرانە كردووە‪.‬‬ ‫ئەم باسە مەنتیقێكی مێژوویی هەیە و پێوەندی بە‬ ‫پۆلێن‌كردنی قوتابخانەكانی شێعری كوردییەوە هەیە‪.‬‬ ‫ئەگینا باس‌كردنی هونەری شێعری وەفایی ساباڵخی‬ ‫یا عەبدوڵاڵبەگی میسباح‪ ،‬پێویستی بە مەجالێكی‬ ‫دیكە هەیە‪.‬‬ ‫(‪)٢‬‬ ‫كە دەڵێین سەرەتای قوتابخانەی موكریان دەگەڕێتەوە‬ ‫ب��ۆ سەیفی ق���ازی‪ ،‬ئ��ەو گوتەیە‪ ،‬ب��ەم مانایە نیە‬ ‫نەتوانین شوێنی شێوازی شاعیرانی دیكە لە شێعری‬ ‫سەیفدا هەڵگرین‪ .‬بە پێچەوانە شێعری سەیف لە‬ ‫الیەكەوە لە ژێر كارتێكردنی قوتابخانەی بابان و لە‬ ‫الیەكی‌ترەوە شوێن‌وەرگرتوو لە قوتابخانەی حاجی‬ ‫قادری كۆیی بووە‪ .‬مامۆستا هێمن دەڵێ «(سەیف)‬ ‫لە شێعری دڵداریدا‪ ...‬شاگردی قوتابخانەی‪ ...‬نالی‬ ‫بووە‪( ...‬و) لە شێعری نیشتمانی و شۆڕشگێڕانەشدا‬ ‫یەكەم شاگردی قوتابخانەی شاعیری نەمر‪ ...‬حاجی‬ ‫قادری كۆیی بووە ‪)1( ».‬‬ ‫هەڵبەت نابێ پێمان وابێ سەیف بە یەك شێوە و بە‬ ‫قەرا یەك كەڵكی لەو دوو قوتابخانەیە وەرگرتووە‪.‬‬ ‫سەیف ئ��ەو كاتەی لە حاڵی گ��ەڕان و پشكنینی‬ ‫شێوازێكی شێعری لەبار ب��ووە كەڵكی لە شێوازی‬ ‫نالی وەرگرتووە‪ ،‬بەاڵم ئەو كاتەی ناسیاریی لەگەڵ‬ ‫قوتابخانەی حاجی قادر پەیدا ك��ردووە‪ ،‬هەرێمێكی‬ ‫دۆزی��وەت��ەوە بۆ ئ��ەوەی دەواری پەیڤی شاعیرانەی‬ ‫خۆی لێ هەڵبدا و تێیدا بگیرسێتەوە‪ .‬پێوەندی سەیف‬ ‫بە دوو قوتابخانەی نالی و حاجی‪ ،‬پێوەندییەكی‬ ‫وەك��وو یەك و بەرابەر و پێكهەڵپێك نیە‪ .‬سەیف بە‬ ‫ڕاگوزاری بە هەرێمی قوتابخانەی نالی دا تێپەڕیوە‪.‬‬ ‫بەاڵم قوتابخانەی حاجی بۆ مانەوە هەڵبژاردووە و‬ ‫سامانێكی بەوەجیشی پێوە زیاد كردووە و سنوورەكەی‬ ‫بەرفراوانتر كردووەتەوە‪.‬‬ ‫ئێستا پرسیارێك دێتە گۆڕێ‪ ،‬ئەگەر قوتابخانەی‬ ‫حاجی بەم شێوەیە كاری كردۆتە سەر سەیف‪ ،‬هەر‬ ‫لە بنەڕەتدا بۆچی سەیفی قازی بە بناخەدانەری‬ ‫قوتابخانەیەكی س��ەرب��ەخ��ۆ دەزان��ی��ن و ج���وداوازی‬ ‫قوتابخانەی ئ��ەو ل��ەگ��ەڵ ه��ی حاجی ل��ە چ��ی دا‬ ‫دەبینین؟ لە وەاڵمی ئەم پرسیارە هەر لە سەرەتادا‬ ‫دەب��ێ بڵێین ئەو بۆچوونە كە قوتابخانەی سەیفی‬ ‫قازی و بە گشتی قوتابخانەی موكریان‪ ،‬درێژەی‬ ‫قوتابخانەی حاجی‌یە‪ ،‬بۆچوونێكی ناڕاست نیە‪،‬‬ ‫ه���ەروەك چ��ۆن ئەگەر بڵێین قوتابخانەی حاجیش‬ ‫لە درێ��ژەی قوتابخانەی نالی ‌دا بووە‪ ،‬ئەویش هەر‬ ‫بۆچوونێكی راستە‪ .‬بەاڵم وەاڵمی راشكاوانەی ئەم‬ ‫پرسیارە ئەمەیە كە شوێن‌وەرگرتنی سەیفی قازی لە‬ ‫حاجی قادر‪ ،‬بە شێوەی لەبەرهەڵگرتنەوە نەبووە بەڵكو‬ ‫بە شێوەی ئاماژە وەرگرتن و قۆستنەوەی ئیدەیەكی‬ ‫بنیاتنەر بووە‪ .‬ئەم گوتەیە یانی چی؟‬ ‫مەبەستم ئ��ەوەی��ە تەنانەت ئ��ەگ��ەر سەیف شێعری‬ ‫حاجیشی نەدیتبایە و هەر ئەو ئاماژەیەی لەبارەی‬ ‫ح��اج��ی‌دا بیستبا ك��ە ئ��ەو ه��ەر ل��ە قالبی شێعری‬ ‫ع��ەرووزی‌دا گەڕاوتەوە بۆ زمانی ساكاری خەڵكی‬ ‫كرمانج و كەڵكی لە تەعبیراتی جووتیار و شوان‬ ‫و سەپانی كورد وەرگرتووە‪ ،‬هەر ئەو ئاماژەیە بەس‬ ‫ب��وو بۆ ئ��ەوەی سەیف بگا ب��ەو شێوازە شێعرییەی‬

‫ب��ەدوای��دا دەگ���ەڕا‪ .‬مامۆستا ئەحمەدی ق��ازی لە‬ ‫پێشەكی دی��وان��ی سەیفولقوزاتدا دەڵ���ێ‪ »:‬كاتێك‬ ‫(سەیف) دەگاتە هەڵبەستەكانی كە بە زبانی دێهاتی‬ ‫ناوچەی مەحاڵی مەجیدخان بۆ عەزیزئاغای‬ ‫(عەبباسی) نووسیون‪ ،‬ئەوجار زبانی‬ ‫راس��ت��ی��ن��ی خ���ۆی دەس‌دەك������ەوێ‬ ‫و ن��ی��ازی ب��ە ف��ارس��ی و ت��ورك��ی و‬ ‫عەرەبی نامێنێ و ئەو لیباسە‬ ‫ق����ورس و گ����ران و نالەبارە‬ ‫لەبەر هەڵبەستەكانی دادەڕنێ و بە‬ ‫جلوبەرگی جوان و ڕەنگاوڕەنگی كوردی‬ ‫دەی��ان��ڕازێ��ن��ێ��ت��ەوە‪ )2(».‬ئ��ەگ��ەر بۆچوونەكەی‬ ‫مامۆستا هێمن لەگەڵ بۆچوونی كاك ئەحمەدی‬ ‫قازی لێكدەینەوە‪ ،‬دەگەینە ئەو بۆچوونەی لە چەند‬ ‫دێڕی پێشوودا دەرمان‌بڕی‪ .‬مامۆستا هێمن باسی‬ ‫كارتێكردنی شێعری حاجی قادر لە شێعری سەیف‬ ‫دەكا و كاك ئەحمەد باسی كەڵك ‌وەرگرتنی سەیف‬ ‫لە زمانی خەڵكی كرمانج دەكا‪ .‬لێكدراوی ئەو دوو‬ ‫ك‬ ‫بۆچوونە دەبێتە ئەوە كە سەیف ئیدە و ئاماژەی كەڵ ‌‬ ‫وەرگ��رت��ن لە زمانی ه��ەڕەم��ەی خەڵكی لە حاجی‬ ‫وەرگرت و بە گوێرەی ئەم ئاماژەیە‪ ،‬ڕووی لە زمانی‬ ‫خەڵكی ئاسایی ناوچەكەی خۆی كرد‪.‬‬ ‫(‪)٣‬‬ ‫ئەو وەرسووڕانەی لە قوتابخانەی حاجی قادردا بەدی‬ ‫دەك��رێ‪ ،‬بریتی‌یە لە ب��ادان��ەوەی حاجی لە زمانی‬ ‫مەدرەسیی (ئەسكۆالستیك)ی قوتابخانەی نالی بۆ‬ ‫زمانی ساكاری خەڵكی كرمانجی كورد‪.‬‬ ‫بۆچی بە زمانی نالی دەڵێین زمانی مەدرەسیی؟‬ ‫پێشان چونكە زم��ان��ی نالی پڕیەتی ل��ەو وش��ە و‬ ‫دەستەواژە غەیرە كوردییانەی هەر بە تەنیا خوێندەواری‬ ‫ئەودەم لە نووسراوە و باس و خواسەكانیاندا بەكاریان‬ ‫دەهێنا‪ .‬پاشان ئ��ەو بۆچوونانەش كە لە دووتوێی‬ ‫شێعرەكاندا دەردەبڕدران‪ ،‬لە سەرینچاوەی فەلسەفە و‬ ‫كەالمی ڕەسمی ئیسالمییەوە هەڵ‌دەهێنجران‪.‬‬ ‫نالی لەو شێعرەیدا كە گوایە لە وەاڵم��ی بۆچوونە‬ ‫م��ەی��ل��ەو موعتەزیلییەكانی م��وف��ت��ی زەه����اوی‌دا‬ ‫ه��ۆن��ی��وی��ەت��ەوە‪ ،‬ل��ە ق��ال��ب��ی ب��ۆچ��وون��ی زانایەكی‬ ‫ئەشعەری‌دا دەڵێ‪:‬‬ ‫«ئەحوەلی تەفرەقەنەظەر تەقوییەتی سەبەب دەکا‬ ‫عاریفی وەحدەت ئاشنا لەم قسەیە ئەدەب دەکا‬ ‫بەندە ئەزەل بە خەططی خۆی قابیلی قیسمەتی بووە‬ ‫ئێستە بە ئیقتیظای عەمەل جێگەیی خۆی طەلەب‬ ‫دەکا»‬ ‫بێجگە لەوەی ئەم شێعرە دارماڵە لە وشە و تەعبیری‬ ‫غ��ەی��رە ك���وردی‪ ،‬ن��اوەرۆك��ی شێعرەكەش ل��ە قالبی‬ ‫ب���ەرەوڕوو ب��وون��ەوەی دوو شێوە بۆچوون لە فیكر و‬ ‫ئۆتۆلۆژی ئیسالمیدا پەروەردە كراوە‪ .‬بۆ تێگەیشتنی‬ ‫ئ��ەم ن��اوەرۆك��ە‪ ،‬چ��ارم��ان ن��اچ��ارە‪ ،‬تەنانەت ئەگەر‬ ‫ب��ە شێوەیەكی ڕووك��ەش��ی��ش ب��ێ‪ ،‬دەب��ێ ئاگاداری‬ ‫جوداوازی ئەم دوو فەلسەفەیە بین‪.‬‬ ‫ب��ە ت��ێ‌ڕادی��وی��ی��ەوە دەڵ��ێ��م وێ��ن��ەی ئ��ەم ن��اوەرۆك��ە بە‬ ‫كاكڵەی نالی ل��ەم شێعرەیدا بۆ داكۆكی ك��ردن لە‬ ‫بیری ئەشعەری و بەگژداچوونی بیری موعتەزیلی‬ ‫خستوویەتە ڕوو‪ ،‬لە پەیڤی زانا ئیسالمییەكاندا زۆر‬ ‫كەم بەدی دەكرێ‪.‬‬ ‫خاڵی سەرەتا بۆ حاجی ق��ادر ئا ئەم زمانە و ئەم‬ ‫شێوە دەربڕینەیە‪ .‬كەواتە سەیر نیە ئەگەر زمانی‬ ‫حاجیش لە بەرایی تەمەنی شاعیریەتیدا زمانێكی‬ ‫لەم چەشنەیە‪:‬‬ ‫«ج����ەب����ەرووت����ی ک���ە ش��ک��ا دڵ ل���ە حوضووری‬ ‫مەلەکووت‬ ‫هاتە ئەم عالەمی ناسووتە غەریبێکی نەسووت‬ ‫ئەشعەث و باقلی‌یو حاتەم و گەر حەسسانی‬ ‫دەوڵ���ەت���ی ت��ۆ ب��ە ف��ەن��ای ن��ەف��س��ە‪ ،‬س��ک��وون��ت بە‬ ‫سکووت»‬ ‫قسە لێرەدایە تەنانەت كاتێك حاجی ل��ەم زمانەش‬ ‫دادەب��ڕدرێ و بەرەو دەكاركردنی زمانێكی ڕەسەنی‬ ‫خۆماڵی كوردیش دەچێ‪ ،‬دیسان بە حوكمی بارودۆخ‬ ‫و قۆناخی دەوڵەمەبوونی زمانی نووسینی كوردی‪،‬‬ ‫هێشتا ئەو كەرەستە زمانییەی لەبەردەستدا نیە بتوانێ‬ ‫زمانێكی تەواو خۆماڵییانە دەستەمۆ بكات‪.‬‬ ‫لە قەسیدە بەنێوبانگەكەی حاجیدا كە بە «گوتم بە‬ ‫بەختی خەواڵوو» ناوی دەرك��ردووە‪ ،‬دوو بەیت هەیە‬ ‫كە بە شێوەیەكی نەوعی (‪ ،)typical‬زۆر جوان ئەم‬ ‫دووفاقێتییە نیشان دەدەن و ئاماژەی زۆر وردیان بۆ‬ ‫توێژەر و رەخنەگر لەبارەی ئەم پێڕەوكە بوونە زمانییە‪،‬‬ ‫لە خۆیاندا حەشار داوە‪.‬‬

‫«لە گۆلەشینێ کە قاز و مراوی دێن و دەچن‬ ‫نەظیری ماە و ستارەن لە قولزومی مینا»‬ ‫دیارە ئەم بەیتە ( و بەیتی خوارەوە) بە هەڵكەوت وا‬ ‫دەرچوونە بەاڵم بۆ پێشاندانی مەبەستی ئێمە زێدە‬ ‫لەبارن‪ ،‬لە میسرەع یا نیوەبەیتی یەكەمدا وشە و وێنە‬ ‫و تەعبیر و شێوەی داڕشتنی ڕستە‪ ،‬تەواو كوردی‌یە‬ ‫و ئەگەر ئەم نیوەبەیتە بۆ كەسێكی شێعری حاجی‬ ‫نەدیتبێ‪ ،‬بخوێنینەوە و پێی‌بڵێین هی شاعیرێكی‬ ‫ه��اوچ��ەرخ��ە‪ ،‬زەحمەتە ب��ڕوام��ان پێ‌نەكا‪ .‬ب��ەاڵم لە‬ ‫نیوەبەیتی دووه��ەم��دا ئ��ەو زمانە خۆماڵییەی بۆ‬ ‫ساتێك لە نێو دەستی حاجی‌دا بەیدەست ببوو‪ ،‬دیسان‬ ‫سرك دەبێتەوە و ڕادەكا و تەعبیرەكان دیسان بۆ الی‬ ‫شێوە دەربڕینە مەدرەسییەكەی پێشوو با دەدەنەوە‪.‬‬ ‫بەیتەكەی دیكە‪ ،‬ئەمەیە‪:‬‬ ‫«لە ژووری مێگەلی هەورە لە ژێری مێگەلی مەڕ‬ ‫شەبیهی گوڵشەنی خەضرایە توودەیی غەبرا»‬ ‫زمانی حاجی ئ��ەم زمانەیە كە ساتێك كەوی‌یە و‬ ‫ساتێكی‌تر ئ��اوەك��ی‌ی��ە‪ .‬دی��س��ان دەیڵێمەوە ئ��ەوە لە‬ ‫سۆنگەی بێ‌توانایی حاجی‌یەوە نیە بەڵكوو ئەو‬ ‫دۆخ��ەی زمانی ك��وردی تێیدا ب��وو ل��ەوە زیادتری‬ ‫هەڵنەدەگرت‪ .‬هەنبانەی زمان لەو عەسری‌دا لەوە‬ ‫پتری نەدەبرد‪ .‬زمانی كوردی بە گوێرەی قانوونی‬ ‫تەكامول دەبوایە ماوەیەكی ئەوتۆی تێپەڕ كردبایە هەتا‬ ‫ژیوەڵەتر و باوخۆشتر ببایە بە چەشنێك گونجانەكەی‬ ‫بگاتە ڕادەیەك‪ ،‬شاعیرێكی وەك سەیفی قازی بتوانێ‬ ‫شێعری «زستان»ی پێ‌بڵێ‪.‬‬ ‫شێعری زس��ت��ان ه��ەر ئ��ەو شێعرەیە ك��ە ئەحمەدی‬ ‫قازی پێی وایە سەیف لەوێدا گەیشتووە بە زمانی‬ ‫راستەقینەی خۆی و هەر ئەو شێعرەیە كاتێك سەیف‬ ‫خۆی لە خانەقای بورهان لە ه��ەژاری مێرمنداڵ‬ ‫دەپرسێ كامە شێعری منت لەبەرە‪ ،‬هەژار ئاماژەی‬ ‫پێ‌دەكا و ناوی دەهێنێ‪:‬‬ ‫گا لەبەر کزی هەڵ‌ناگرێ نیری‬ ‫نە مەڕ ماستی ما نە مانگا شیری‬ ‫لۆک چەمبەرەی بوو ماین مشمشە‬ ‫گا گوێ‌ڕەپەی گرت گامێش خشخشە‬ ‫کەڵ و گامێشیان بوونە چەکچەکی‬ ‫وشتریان بە عەین بێچووی لەگلەکی‬ ‫بزن و مەڕ ڕووت بوون وەک سوورەساقە‬ ‫یەک دانوو دەی‌کوشت یەک بەلەباقە‬ ‫نایە فیتەی شوان لەسەر شەوێنێ‬ ‫مێگەالن چێشتان لە کوێ دەنوێنێ‬ ‫کوان شەنگەبێری لە چیا و کوێستانان‬ ‫شڵقەی مەشکەیان بەری بەیانان‬ ‫قۆڵیان هەڵ‌دەکەن دەڵێی بلوورە‬ ‫سینگیان دەردەخەن پارچێک لە نوورە‬ ‫دەرزی بەرۆکیان کە دێن دەرێنن‬ ‫رۆژ لە عاسمان‌ڕا بۆ عەرزی دێنن‬ ‫قەد و بااڵیان وێنەی نەمامان‬ ‫کێ دی نەمامان بگرن شەمامان‬ ‫لەمەڕ خۆماڵی بوونی ئەم كرە زمانییە‪ ،‬هەرچی بڵێم‪،‬‬ ‫لە هێزی خۆ دەرخستنی ئەو شێعرەم كەم كردووەتەوە‪.‬‬ ‫كەواتە هەر هێندە دەڵێم زەحمەتە هێمنیش توانیبێ‬ ‫تەنانەت لە شاكارەكەیدا‪ -‬بەهاری كوردستان‪ -‬لەم‬ ‫زمانە خۆماڵییەی تێ‌پەڕێنێ‪.‬‬ ‫(‪)٤‬‬ ‫هاوبەشیی شێعری سەیف لەگەڵ شێعری حاجی‬ ‫قادر هەر بە تەنیا لەو زمانە ڕەسەنەدا نیە كە لە‬ ‫شێعرەكانیان‌دا بەدی دەكرێت‪ .‬هاوبەشییەكی دیكە لە‬ ‫گۆڕێدا هەیە كە لە مەیان بناغەیی‌ترە و لە ڕاستی‌دا‬ ‫هۆكاری وێكچوونی زمانی ئەو دوو شاعیرە هەر‬ ‫ئەم تایبەتمەندییە بناغەییەیە كە تا ئێستا سەرنجی‬ ‫پێ‌نەدراوە‪.‬‬ ‫ئێستا لە باسەكانی ئەدەب و زمانناسیدا ئەو بابەتە‬ ‫سەلمێندراوە كە زەمینە و هەڵكەوتی پەیڤ (كالم)‬ ‫مۆركی خۆی لە پەیڤەكە دەدا‪ .‬بە گوتەیەكی‌تر‪،‬‬ ‫پەیڤ دیاردەیەكی دابڕاو لە زەمینە نیە‪ .‬گوتەیەكی‬ ‫بە كەسێكی‌ ناسیاو بگوترێ‪ ،‬شێوەیەكی تایبەت‬ ‫بە خ��ۆی دەگ���رێ‪ .‬ئەگەر بەردەنگەكە لە جیاتی‬ ‫كەسێكی‌ ناسیاو‪ ،‬كەسێكی غ��ەوارە بێ‪ ،‬روخساری‬ ‫گوتەكەش دەگ��ۆڕێ‪ .‬ئەوجار ئەگەر بەردەنگەكان‬ ‫هەر ئەو دووەی پێشوو بن بەاڵم لە جیاتی بەرەوڕوو‬ ‫بوونەوەی ڕاستەوخۆ بمانهەوێ بە نامە‪ ،‬گوتەكەیان‬ ‫پێ‌بگەیێنین‪ .‬دیسان ڕوخساری گوتەكە گۆڕانكاری‬

‫ب��ەس��ەردا دێ‪ .‬ئەگەر بەردەنگێكی خەیاڵیمان لە‬ ‫مێشك دابێ و بۆ خۆمان كۆمەڵە تایبەتمەندییەكی‬ ‫ب��ۆ گ��ری��م��ان��ە ب��ك��ەی��ن‪ ،‬پ��ەی��ڤ��ەك��ەم��ان ل���ەو كۆمەڵە‬ ‫تایبەتمەندییە گریمانەكراوانە‪ ،‬شوین‌وەردەگرێ‪.‬‬ ‫دەگەڕێینەوە بۆ ئەو شێعرەی لە دێڕەكانی پێشوودا لە‬ ‫نالیمان بە نموونە هێناوە‪ .‬گوتمان نالی لەو شێعرەدا‪،‬‬ ‫لە خەیاڵیدا‪ ،‬موفتی زەهاوی كردووە بە بەردەنگ‪.‬‬ ‫موفتی زەه���اوی ئ��ەو كەسەیە شێخ‌ رەزا لەبارەیدا‬ ‫دەڵێ‪:‬‬ ‫مومكین نیە ئیدراكی حەقایق بە تەواوی‬ ‫مومكین نیە ئیدراكی نەكا زێهنی زەهاوی‬ ‫ه��ەروەك باسمان كرد زەمینەی شێعرەكەی نالیش‪،‬‬ ‫زەمینەیەكی فیكری و فەلسەفی‌یە‪ .‬ئینجا ڕوو لە‬ ‫ی هەڵیبژاردووە‬ ‫جەمسەرێكی دژ بەو جەمسەرەی نال ‌‬ ‫دەكەین‪ .‬ئایا قەت لەمە ورد بوونەتەوە كە حەیران‌بێژی‬ ‫كورد زۆر جار حەیرانەكەی بە دەستەواژەی «گەلی‬ ‫دە دۆستان و دە برادەران» دەست پێ كردووە؟ كاتێك‬ ‫حەیران‌بێژی نەخوێندەواری ك��ورد‪ ،‬بەردەنگەكەی‬ ‫گەلی دە دۆستان و برادەرانی خۆی بووە و پێشینەی‬ ‫پەیڤەكەشی فۆلكلۆری ك��وردی ب��ووە‪ ،‬پەیڤەكەی‬ ‫حەیرانی لێ دەرچووە و كاتێكیش نالی بەردەنگەكەی‬ ‫كەسێكی وەك موفتی زەه���اوی ب��ووە و زەمینەی‬ ‫پەیڤەكەشی فیكر و فەلسەفە و ئەدەبێكی كالسیكی‬ ‫عەرەبی و فارسی و كوردی بووە‪ ،‬پەیڤەكەی بووە بەو‬ ‫شێعرەی دەی‌بینن‪.‬‬ ‫لەبارەی شێعری حاجی قادر و سەیفولقوزات‌دا چی‬ ‫دەتوانین بڵێین؟ چ زەمینەیەك شەقڵی تایبەتی خۆی‬ ‫لە شێعرەكانیان داوە؟‬ ‫حاجی قادر لە زۆر یەك لە شێعرەكانیدا بەردەنگی‬ ‫ڕاس��ت��ەوخ��ۆی هەیە و بەردەنگەكەشی هەڕەمەی‬ ‫خەڵكی ك����وردە‪ .‬ح��اج��ی‪ ،‬میر و ش��وان��ی كوردی‬ ‫وەك��وو ی��ەك بە ب��ەردەن��گ دان���اوە‪ .‬لە زمان‌ناسیدا‪،‬‬ ‫باسی تاقمی زمانی دەكرێ‪ .‬ڕاستە هەر تاقمێكی‬ ‫زمانی شێوەی دەربڕین و ڕاوێ��ژی تایبەتی خۆی‬ ‫هەیە‪ .‬بەاڵم لەبیرمان نەچێ كاتێك كەسێك ڕووی لە‬ ‫پڕایی خەڵكە‪ ،‬گوتەكەشی ڕەنگی زمانی زۆرینەی‬ ‫ئەو خەڵكە بە خۆیەوە دەگ��رێ‪ .‬حاجی لەو كاتەوە‬ ‫كە بیری نەتەوەخوازی لە مێشكیدا چەكەرەی كرد‪،‬‬ ‫هەڕەمەی خەڵكی كورد لە میرەوە هەتا شوان بوون‬ ‫بە بەردەنگی‪.‬‬ ‫ل��ە شێعرەكەی ن��ال��ی‌دا‪ ،‬شاعیر ب��ە شێوەیەكی‬ ‫ش��اردراوە و ناڕاستەوخۆ روودەكاتە بەردەنگەكەی و‬ ‫ئەگەر خوێنەر ئاگای لە چۆنیەتی گوتنی ئەم‬ ‫شێعرە نەبێ‪ ،‬هەر نازانێ شاعیر‪ ،‬رێك رووی لە كێیە‪.‬‬ ‫بەاڵم لەم شێعرەی خوارەوەدا بزانن چۆن حاجی ڕوو‬ ‫لە خەڵك دەكات‪:‬‬ ‫لەم بەینە ئیتتیفاقێ پەیدا بكەن بەمەردی‬ ‫فەرقی نەبێ شوان و جووتیار و میر و گاوان‬ ‫گەر هیچ نەبێ بە ئۆین تابیع بە دەوڵەتێ بن‬ ‫بێگانە چاكە دوشمن‪ ،‬نەك دوشمنی لە خۆتان‬ ‫رۆمی وەكوو بەنی‌موون‪ ،‬كەس پشتیان پێ‌نەبەستی‬ ‫كەوتوونە داوی خۆیان‪ ،‬سەرگەشتە ماون و حەیران‬ ‫وشیاریی سەیفی‌قازی لەمەدا ب��ووە كە زاینویەتی‬ ‫زمانی رەس��ەن و خۆماڵی وەك��وو پنجەگیایەك وایە‬ ‫كە لە خاكی خۆیدا نەبێ شین نابێ و پێویستیی بە‬ ‫چوارچیوەیەكی لەبار هەیە‪ .‬ئەو زانیویەتی وەرگرتنی‬ ‫شێوازێكی تایبەت‪ ،‬لەپێشدا پێویستی بە وەرگرتنی‬ ‫چوارچێوەكەی هەیە‪ .‬ئەو چورچێوە لەبارە برێتییە لە‬ ‫« بە بەردەنگ دانانی خەڵك»‪ .‬بزانن سەیف چۆن‬ ‫ئەو خەڵكە دەدوێنێ‪:‬‬ ‫كوردینە تاكەی ئێمە لە كێوان میسالی دێو‬ ‫دێین و دەچین و بۆمە نەبێ قەت خودان و خێو‬ ‫خەڵكی هەموو لە‌باغ و لە شارانە كەیف خۆش‬ ‫ئێمە باڵو بێ سەرە ماوین لە دەشت و كێو‬ ‫بۆ عاسمان دەڕۆن و لە بەحران دەكەن سەفەر‬ ‫هەر عەرزە نیشتگاهی مە‪ ،‬سنعاتە وەرد و شێو‬ ‫ب��ە ب��ەردەن��گ دان��ان��ی خەڵك ل��ە دوای����ی‌دا دەگاتە‬ ‫ئامۆژگاری كردنیان‪:‬‬ ‫فكرێ لە حاڵی خۆ بكەن و بگرین بە حاڵی خۆ‬ ‫هەر بێ‌سەری و عەداوەتی خۆتانە دێتە رێو‬ ‫چون دوژمنن دەگەڵ‌یەك و نیتانە یەكیەتی‬ ‫راتان‌دەدەن بە جارێ لە هەوڕاز و نشێو‬


‫‪8‬‬

‫ژمارە ‪ 583‬ـ ‪31‬ی جۆزەردانی ‪1391‬‬

‫بزووتنەوەی نەتەوەیی كورد و پێوەندییە دەرەكییەكانی‬

‫‪1‬ـ حیزبە هاوچەرخەكانی كوردستانی ئێران‬ ‫هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانیان‪ ،‬خوازیاری‬ ‫دام��ەزران��دن��ی سیستمێكی دێموكراتیك‬ ‫ل��ە ئ��ێ��ران و وەدیهاتنی داخوازییەكانی‬ ‫خەڵكی كوردستان لەو چوارچێوەیەدا لە‬ ‫پێناو دامەزراندنی جۆرێكی دیاریكراو‬ ‫لە خۆبەڕێوەبەریی ناوچەیی و بەشداری‬ ‫لە چارەنووسی واڵتیان‪ ،‬ئێران بوون‪ .‬ئەم‬ ‫داخوازییانە ئەوەندە بنچینەیی و روونن كە‬ ‫هیچ مرۆڤێكی دێموكرات لەسەر گۆی‬ ‫زەوی‪ ،‬جا چ بگا بە هاوواڵتییانی خۆمان‬ ‫ل��ە گ��ۆڕەپ��ان��ی نێوخۆییدا‪ ،‬ن��ای��ه��ەوێ‌ و‬ ‫ناتوانێ‌ دژایەتییان لەگەڵ بكات‪ .‬ئەگەر‬ ‫بمانەوێ‌ ئەم بابەتانە بە زمانێكی ساكار‬ ‫ك��ورت بكەینەوە‪ ،‬دەب��ێ‌ بڵێین كە ئەوان‬ ‫شتەیەكیان جگە لە البردنی هەاڵواردنی‬ ‫ئیتنیكی‪ ،‬زم��ان��ی و مەزهەبی لەسەر‬ ‫خەڵكەكەیان داوا ن��ەك��ردووە‪ .‬ئایا هیچ‬ ‫هاوواڵتییانی ف��ارس زم��ان ئامادەیە لە‬ ‫بەرامبەر داخ��وازی��ی خوێندن بە زمانی‬ ‫دایكی رابوەستێ‌ و بۆ قەدەغەكردنی ئەو‬ ‫مافە‪ ،‬لە بەرامبەر هاوواڵتییە كوردەكەی‬ ‫دەست بداتە چەك؟ من ئەمە زۆر بەدوور‬ ‫دەزانم‪ ،‬مەگەر ئەوەی كە ئەو كەسە یان‬ ‫بە هۆی پاوانبوونی راگەیەنە گشتییەكان‬ ‫لە دەستی دەوڵەتدا‪ ،‬لە داخوازیی خەڵكی‬ ‫كوردستان بێئاگا بێت یان ئەوە كە مۆرەی‬ ‫حكوومەت ئیسالمی بێت‪ .‬ئەوەی كورد لە‬ ‫كوردستانی ئێران داوای دەكات‪ ،‬چەندین‬ ‫دەیەیە كە لە بنەڕەتیترین ستوونەكانی‬ ‫حكوومەتە دێموكراتیك و شارستانییەكانی‬ ‫جیهان لەقەڵەم دەدرێ‌‪ .‬ئەو كاتەی كە‬ ‫كوردستانی ئێران بۆ ئێران‪ ،‬دێموكراسی‬ ‫و ب��ۆ ك��وردس��ت��ان‪ ،‬خ��ودم��وخ��ت��اری داوا‬ ‫دەك����رد‪ ،‬بەشێكی زۆر ل��ەم جیهانە كە‬ ‫هەنووكە دێموكراتیك و ناوچەگەلێكیان‬ ‫خ��ودم��وخ��ت��ارن‪ ،‬ل��ە س��ەرەڕۆی��ی��دا بوون‪.‬‬ ‫ب���ەداخ���ەوە خەڵكانێكى ك��ەم دەزان����ن كە‬ ‫فێدرالیزم لە داخوازییە سەرەكییەكانی‬ ‫ب��زووت��ن��ەوەی م��ەش��رووت��ە (ن��وێ��ن��دراو لە‬ ‫ئەنجوومەنە ئەیالەتی و ویالیەتییەكان) و‬ ‫خودموختاری (دابەشكردنی ئێران بەسەر‬ ‫ئەیالەت و ویالیەت‪ ،‬واتە هەمان ئەو شێوەی‬ ‫كە هەنووكە لە شێوەی پێشكەوتووتر و‬ ‫پ��ەرەس��ەن��دووت��ری��دا ل��ە ئامریكا‪ ،‬كانادا‪،‬‬ ‫ئۆسترالیا‪ ،‬ئاڵمان‪ ،‬ئۆتریش‪ ،‬بێلژیك‪ ،‬سویس‪،‬‬

‫تا رادەیەك بریتانیا و ‪ . . .‬بوونی هەیە)‬ ‫لە داخوازییەكانی كوردستان و ئازەربایجان‬ ‫ب���ووە و ب��زووت��ن��ەوەگ��ەل��ێ��ك��ی هاوشێوەی‬ ‫دیكەیش لە خوزستان‪ ،‬توركەمەن سەحرا‬ ‫و بەلووچستان بۆ دەستڕاگەیشتن بەوانە‬ ‫هەبوون‪ .‬ئەم داخوازییە دێموكراتیكانە‪،‬‬ ‫نەتەنیا ل��ەگ��ەڵ ب��ەرژەوەن��دی��ی خەڵكی‬ ‫دیكەی ئێران دژایەتی و ناكۆكییان نیە‪،‬‬ ‫بەڵكوو ئەگەر وەدی هاتبان‪ ،‬ئیمڕۆكە‬ ‫دی��ك��ت��ات��ۆری ت��ۆق��ێ��ن��ەری ن��اوەن��دگ��ەرا و‬ ‫پڕهێزی هەنووكەمان نەدەبوو و ئەوە خۆی‬ ‫رۆڵێكی مەزنی لە دێموكراتیزەكردنی‬ ‫كەشوهەوا و سیستمی سیاسیی واڵت‬ ‫ی��اری دەك��رد‪ .‬لە دڵی ئەم چڕبوونەوەی‬ ‫دەسەاڵتەیە كە حكوومەتی ئیسالمیی‬ ‫ئێران شكڵی گرت‪ .‬بەم پێیە‪ ،‬خەبات بۆ‬ ‫رزگاریی كوردستان‪ ،‬بە شێوەی ئۆرگانیك‪،‬‬ ‫خەبات بۆ رزگاریی ئێران بووە و هەیە‪.‬‬ ‫‪2‬ـ بە بەردەوامی هەوڵ دراوە ئەم داخوازییە‬ ‫دێموكراتیك و بەڕاستی روونانە لە رێگەی‬ ‫وتووێژ و دیالۆگ و بەقەناعەتگەیاندنی‬ ‫هاوواڵتییانی ئێرانی دەسەاڵتدار بەسەر‬ ‫ئ��ێ��ران��دا وەدی ب��ێ��ن‪ .‬ب���ەاڵم وەاڵم���ی ئەم‬ ‫حكوومەتانە‪ ،‬هەمیشە توندوتیژی‪ ،‬شەڕ‪،‬‬ ‫ئێعدام‪ ،‬بومباران و تۆپباران و تەنانەت‬ ‫تیرۆری رێبەرانی كورد لە كاتی وتووێژ‬ ‫لەگەڵیان بووە‪.‬‬ ‫‪3‬ـ خەڵكی كوردستان لە قۆناخی پاش‬ ‫شۆڕشی رێبەندانی ‪57‬دا‪ ،‬جگە لە دوو‬ ‫رێگە‪ ،‬رێگەیەكی دیكەیان لەبەر نەبووە‪:‬‬ ‫یان خۆبەدەستەوەدان یان بەرخۆدان‪ .‬ئاشكرا‬ ‫بووە كە بەرخۆدان لە بەرامبەر زۆردارانی‬ ‫زاڵ هەڵبژێرن‪ .‬پێویستە سەرنجی ئەوەش‬ ‫ب���درێ‌ ك��ە ك��ات��ێ��ك ب��اس��ی بزووتنەوەی‬ ‫ك��وردس��ت��ان دەك����رێ‌‪ ،‬م��ەب��ەس��ت ئ��ەم یان‬ ‫ئەو رێكخراوە سیاسییە دیاریكراوە نیە‪،‬‬ ‫بەڵكوو مەبەست بزووتنەوەیەكی بەرین و‬ ‫قووڵی بەڕاستی خەڵكی و سەرانسەری‬ ‫ل��ە پ��ان��ت��ای��ی ك��وردس��ت��ان��ی ئ��ێ��ران��ە‪ .‬لەم‬ ‫بزووتنەوەدا‪ ،‬رێكخراوگەلێكی كوردستانی‬ ‫و سەرانسەری جیاجیا بە ئیدئۆلۆژیی‬ ‫ج��ۆراوج��ۆرەوە ب��ەش��دارن‪ .‬كەم نەبوون ئەو‬ ‫ه��اوواڵت��ی��ی��ە غ��ەی��رەك��وردە ئێرانییانە كە‬ ‫كوردستانیان‪ ،‬وەكوو سەنگەری سەرەكی‬ ‫ب��ەرخ��ۆدان��ی خەڵكی س��ەران��س��ەری ئێران‬ ‫دژی حكوومەتی فاشیستی «كۆماری»‬

‫ئ��ی��س�لام��ی��ی ئ���ێ���ران س��ەی��ر دەك�����رد‪ ،‬لەم‬ ‫بەرخۆدانەدا بەشدارییان كرد و هێندێكیان‬ ‫گیانیشیان لە پێناوی دان��ا‪ .‬كوردستان‬ ‫تەنیا ناوچەیەكی ئێران بوو كە پلۆرالیزمی‬ ‫سیاسی تێدا بوو‪ ،‬رێكخراوە سیاسییەكان‬ ‫چاكیی ئاشكرایان هەبوو‪ ،‬ژنان نەچبوونە‬ ‫ژێر یاسا دواكەوتووانە ئیسالمییەكان و لە‬ ‫چاالكییە كۆمەاڵیەتی و خەباتگێڕییەكاندا‬ ‫بەشدار بوون‪ .‬كوردستان تەنیا جێگەیەك‬ ‫بوو كە لەودا بزووتنە مەدەنییەكان بە دوور‬ ‫لە سەركوتی حكوومەتی ئیسالمی دەلوا‪.‬‬ ‫رێژیمی ئیسالمیی ئێران بەپێی چیەتیی‬ ‫دواك���ەوت���ووان���ە و س��ەرەڕۆی��ان��ەی خۆی‬ ‫نەیدەتوانی وەه��ا كەشوهەوایەكی ئازاد‬ ‫قبووڵ بكات‪ .‬حكوومەتی ئێران لەبیرى‬ ‫نەچبووەوە كە حیزبە كوردستانییەكان هەر‬ ‫ل��ە س��ەرەت��اوە‪ ،‬ری��ف��ران��دۆم��ی «كۆماری‬ ‫ئیسالمی‪ ،‬ئەرێ‌ یان نا؟»یان بە هۆی‬ ‫دژەدێ��م��وك��رات��ی��ك��ب��وون��ی ب��ای��ك��ۆت كرد‪.‬‬ ‫ئەوكاتە كە زانییان كوردستان یەزد نیە‪،‬‬ ‫خومەینی فەرمانی جیهادی بە دژی ئەم‬ ‫خەڵكە دەركرد و ژمارەیەكی زۆر لە هێزە‬ ‫پاسدار و ئەرتەشی و ‪. . .‬ەكانی خۆی‬ ‫بۆ سەركوت ناردە كوردستان‪ .‬دڕندەگەلێك‬ ‫وەك خاڵخاڵی و حەسەنی بەردایە گیانی‬ ‫خەڵكی بێدیفاعی كوردستان‪ ،‬یەكێكیان‬ ‫لە زیندانەكاندا دەستە دەستە الوان��ی لە‬ ‫ژێر تێغ تێدەپەڕاند و ئەوی دیكەیان هەر‬ ‫وەك مەغولەكان گوندییە بێدیفاعەكانی‬ ‫كوشتوبڕ دەكرد‪ .‬ئایا كوردستان دەیتوانی لە‬ ‫وەها هەلومەرجێكدا‪ ،‬دەست بەرز بكاتەوە و‬ ‫بڵێ‌ مل بە ئیرادەی حكوومەتی ئیسالمی‬ ‫دەدەی��ن؟! كەسێك كە كوردستان دەناسێ‌‪،‬‬ ‫ناتوانێ‌ وەاڵمێكی جگە لە «ن��ە» بەم‬ ‫پرسیارە بداتەوە‪.‬‬ ‫‪4‬ـ بۆیە بەرخۆدان رێك خرا و كوردستان‬ ‫ئاگایانە چ��ووە نێو شەڕێكی نابەرابەر‬ ‫لەگەڵ یەكێك لە چەكدارترین و دڕندەترین‬ ‫رێژیمەكانی ناوچە‪ ،‬رێژیمێك كە یەكێك لە‬ ‫بەهێزترین پشتیوانییە ئاشكرا و شاراوەكانی‬ ‫بلۆكی رۆژهەاڵت و رۆژئاوای لەگەڵ بوو‪.‬‬ ‫ئەم بەرخۆدانە بەرەبەرە پێویستی بە پشتی‬ ‫جیبهە هەبوو‪ .‬ئەم پشتی جیبهە لە باری‬ ‫جوغرافیاییەوە دەیتوانی عێراق و توركیە‬ ‫بێت‪ .‬توركیە لە رەوتی سەركوتدا‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫حكوومەتی ئ��ێ��ران ی��ەك��ی گ���رت‪ .‬بەاڵم‬

‫عێراق دوژمنایەتییەكی كۆنی لەگەڵ‬ ‫ئێران هەبوو‪ .‬ئەم دوژمنایەتییە لەگەڵ‬ ‫بەدەسەاڵتگەیشتنی رێژیمی خومەینی‬ ‫و دنەدانەكانی‪ ،‬پێی نایە نێو قۆناخێكی‬ ‫نوێوە و هێرشی دەوڵەتی عێراق بۆ ئێرانى‬ ‫لێكەوتەوە و بەم پێیە كەلێنێكی نوێ‌ لە‬ ‫نێوان ئەم دوو دەوڵەتە پێك هات‪ .‬هێزەكانی‬ ‫ك��وردس��ت��ان و بەشێك ل��ە هێزە سیاسییە‬ ‫چەپەكانی ئێران كە نەببوونە پاشكۆی‬ ‫حكوومەتی ئیسالمی‪ ،‬رێگەیەكیان جگە‬ ‫لە كەڵكوەرگرتن لە كەلێنی نێوان ئەم دوو‬ ‫دەوڵ��ەت��ە دواك��ەوت��وو و س��ەرەڕۆی��ە نەبوو‪.‬‬ ‫بۆیە لە الیەكەوە هێزەكانی كوردستانی‬ ‫ع��ێ��راق و الی��ەن��ە ش��ێ��ع��ەك��ان و تەنانەت‬ ‫حیزبی كۆمۆنیستی عێراق كەڵكیان لە‬ ‫یارمەتییەكانی دەوڵەتی ئێران وەرگرت و‬ ‫لە الیەكی دیكەوە هێزەكانی كوردستانی‬ ‫ئێران و بەشێك لە هێزە چەپە ئێرانییەكان‬ ‫كەڵكیان لە یارمەتییەكانی دەوڵەتی عێراق‬ ‫بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەوڵەتی ئێران‬ ‫وەرگرت‪.‬‬ ‫‪5‬ـ ه��ەر ل��ە س��ەرەت��ای ش����ەڕەوە‪ ،‬دوكتور‬ ‫ع��ەب��دول��ڕەح��م��ان ق��اس��م��ل��وو‪ ،‬سكرتێری‬ ‫گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی‬ ‫ئێران لە پەیامێكی مێژووییدا رایگەیاند‬ ‫كە ئەگەر حكوومەتی ئیسالمیی ئێران‬ ‫ب��ەش��ێ��ك ل���ە داخ��وازی��ی��ەك��ان��ی خەڵكی‬ ‫كوردستان قبووڵ بكات‪ ،‬ئەوا لە بەرەی‬ ‫حكوومەتی ئیسالمی بە دژی دەوڵەتی‬ ‫ع��ێ��راق دەچ��ێ��ت��ە ن��ێ��و ش���ەڕەك���ەوە‪ .‬بەاڵم‬ ‫رێژیمی ئیسالمیی ئ��ێ��ران ب��ە شتەیەك‬ ‫كەمتر لە لەنێوبردنی فیزیكی بزووتنەوەی‬ ‫كوردستان و كوشتوبڕی خەباتگێڕانی‬ ‫ك��ورد رازی نەبوو‪ .‬ب��ەم پێیە خەبات بە‬ ‫دژی رێژیمی ئێران درێ��ژەی كێشا‪ .‬بە‬ ‫درێ��ژای��ی ئ��ەم س��ااڵن��ە‪ ،‬حیزبی ناوبراو‬ ‫زۆر جار رایگەیاند كە ئەسڵی وتووێژ و‬ ‫دیالۆگ تەنانەت لەگەڵ رێژیمی ئێران بە‬ ‫رەدكراو نازانێ‌‪ .‬رێژیم كەڵكی لەم دەرەتانە‬ ‫وەرگ��رت و لە پەیامێكی ناڕاستەوخۆدا‬ ‫رایگەیاند كە ئامادەیە لەگەڵ حیزبی‬ ‫دێموكراتی كوردستانی ئێراندا وتووێژ‬ ‫بكات‪ .‬لێكدانەوەی ئەم حیزبە ئەمە بوو‬ ‫كە ئەم رێژیمە ئامادەیە لەگەڵ رێژیمی‬ ‫س��ەددام كە بەرپرسیاری هێرش بۆ سەر‬ ‫ئ��ێ��ران و لەنێوبردنی بەشێكی زۆر لەو‬

‫ناسر ئێرانپوور‬ ‫وەرگێڕان‪ :‬كوردستان‬

‫واڵت��ە بە درێژایی هەشت ساڵە‪ ،‬وتووێژ‬ ‫بكات‪ ،‬بۆچی نابێ‌ لەگەڵ هاوواڵتییانی‬ ‫خۆی رێك بكەوێ‌‪ .‬بەم جۆرە‪ ،‬چووە پای‬ ‫ئەم وت��ووێ��ژەوە‪ .‬بەاڵم رێژیمی ئیسالمی‬ ‫لەوێشدا چیەتیی گاڵو و تیرۆریستیی‬ ‫خ��ۆی سەلماند و الیەنی وتووێژكەری‬ ‫ك���وردی ك��ە دوك��ت��ور قاسملوو رێبەری‬ ‫دەكرد‪ ،‬تیرۆر كرد‪.‬‬ ‫‪6‬ـ ئ��ەم خەباتە ئیمڕۆ ب��ە چەندایەتیی‬ ‫كەمتر و چۆنایەتیی زی���ات���رەوە هەروا‬ ‫درێ���ژەی ه��ەی��ە‪ .‬خەباتێكی وەه��ا بەرین‬ ‫بەبێ‌ وەرگرتنی یارمەتییە جۆراوجۆرەكان‬ ‫لەو الیەنانەی كە بەرژەوەندییەكانیان لە‬ ‫بەهێزگردنی خەبات دژی حكوومەتی‬ ‫ئیسالمیدایە‪ ،‬ن��ەل��واوە‪ .‬خەباتی كورد‪،‬‬ ‫خەباتی رەوتێكی سیاسیی رووناكبیری‬ ‫نیە كە بتوانێ‌ بە هەڵوەشاندنەوەی خۆی‬ ‫و ب��ە كۆچكردنی رێ��ب��ەران��ی ب��ۆ دەرەوە‬ ‫كۆتایی پێ‌ بێ‌‪ .‬حیزبەكانی كوردستانی‬ ‫ئێران تەنیا بەرپرسیارەتیی تەشكیالتەكانی‬ ‫خۆیانیان لەئەستۆدا نیە‪ ،‬بەڵكوو ئەوەی‬ ‫لەئەستۆیانە‪ ،‬چاوەڕوانییە مەزنەكانی‬ ‫نەتەوەیەك و دابینكردنی ژمارەیەكی زۆر‬ ‫لە چاالكان و بنەماڵەكانیانە‪ .‬كەوابوو هەر‬ ‫جۆرە شكستێكی ئەم حیزبانە‪ ،‬شكستی‬ ‫نەتەوەیەك و كارەساتێكی مرۆیی (و نە‬ ‫تەنیا سیاسی) بۆ ئەو مرۆڤانە لەقەڵەم‬ ‫دەدرێ‌ كە ئامادە نەبوون بە هۆی چەند‬ ‫دەیە خەباتەوە‪ ،‬بچنە ژێر ركێفی حكوومەتی‬ ‫ئیسالمییەوە‪ .‬بۆ پێشگرتن بەم تراژێدییە‪،‬‬ ‫ناكرێ‌ و نابێ‌ لە یارمەتییە دەرەكییەكان‬ ‫چاوپۆشی بكرێ‌‪ .‬ئەمە تایبەتمەندیی‬ ‫هەموو بزووتنەوە رزگاریدەرەكانی جیهان‬ ‫بووە‪ .‬بەدەر لە بزووتنەوەكانی كوردستان‬ ‫لە توركیە‪ ،‬عێراق و سووریە‪ ،‬دەكرێ‌ بۆ‬ ‫نموونە لە بزووتنەوەی نەتەوەیی فەلەستین‬ ‫و بزووتنەوەی دژەنەژادپەرەستی ئافریقای‬ ‫باشوور ناو بێنین‪ .‬ئایا كەسێك هەیە كە‬ ‫ئ��ەم دوو بزووتنەوە بە ه��ۆی وەرگرتنی‬ ‫یارمەتی لەم یان ئەو دەوڵەتەوە‪ ،‬سەركۆنە‬ ‫ب��ك��ات؟ ب��ۆ ن��م��وون��ە‪ ،‬فەلەستنییەكان‬ ‫هەمیشە پشتیوانیی بەرینی رۆژهەاڵت و‬ ‫رۆژئاوا‪ ،‬واڵتانی عەرەبی‪ ،‬سەرمایەداری‪،‬‬ ‫سوسیالیستی‪ ،‬سەرەڕۆ و دێموكراتیكیان‬ ‫لەگەڵ بووە‪ .‬بزووتنەوە نەتەوەییەكان دەبێ‌‬ ‫بۆ ئەم یارمەتییانە‪ ،‬سیاسەتی دەرەكی و‬


‫ژمارە ‪ 583‬ـ ‪20‬ی ژووئەنی ‪2012‬‬

‫دیپلۆماسی نێونەتەوەییان هەبێ‌‪ .‬ناكر ‌‬ ‫ێ‬ ‫ئەم بزووتنەوانە بە هۆی ئەركی مێژووییان‬ ‫بەبێ‌ ئەمالوئەوال بخرێنە چوارچێوەی‬ ‫رۆژئ��اوا یان رۆژه��ەاڵت��ەوە‪ .‬ئ��ەوان وەكوو‬ ‫نوێنەرانی ب��ەرژەوەن��دی��ی��ە سیاسییەكانی‬ ‫ن��ەت��ەوەی��ەك ن��اچ��ارن ه��ەوڵ ب��دەن لەگەڵ‬ ‫هەر دوو بلۆكەكەدا و لەوپەڕی ئەوەشەوە‬ ‫پێوەندی دابمەزرێنن‪.‬‬ ‫‪7‬ـ من ئەندامی هیچكام لە حیزبەكانی‬ ‫كوردستانی ئ��ێ��ران نیم‪ ،‬ب��ەاڵم ب��ە هۆی‬ ‫پ��اراس��ت��ن��ی س��ەرب��ەخ��ۆی��ی سیاسییان لە‬ ‫دژوارترین هەلومەرجەكاندا شانازییان پێ‌‬ ‫دەكەم‪ .‬ئەم سەربەخۆییە بووە هۆی ئەوەی‬ ‫حكوومەتی عێراق هیچكات نەیتوانی‬ ‫بیانكاتە گ��ورزێ��ك��ی ت��ای��ب��ەت ب��ە دژی‬ ‫دەوڵەتی ئێران‪ .‬ئە سەربەخۆییە بووە هۆی‬ ‫ئ��ەوەی كە حكوومەتی عێراق نەیتوانی‬ ‫لە ناوچەی نفووزی ئەوانەوە‪ ،‬بچێتە نێو‬ ‫ئێرانەوە‪ .‬بەاڵم ئەم سەربەخۆییە لە هەمان‬ ‫كاتدا بوو بە هۆی ئەوەی كە هێزەكانیان‬ ‫زۆر جار لە الیەن فڕۆكەكانی عێراقەوە‬ ‫بومباران و تەنانەت بومبارانی شیمیایی‬ ‫بكرێن‪ .‬ئ��ەم سەربەخۆییە ب��وو بە هۆی‬ ‫ئەوەی كە شارەكانی كوردستانی ئێرانیش‬ ‫زۆر جار لە الیەن فڕۆكەكانی دەوڵەتی‬ ‫عێراقەوە دەس��ت��درێ��ژی بكرێتە سەریان‪.‬‬ ‫ئاوڕێكی كورت لە باڵڤۆكەكانی ئەوكاتی‬ ‫ئەم الیەنانەن نیشاندەری ئەوەیە كە لەسەر‬ ‫پێی خۆیان راوەس��ت��اب��وون‪ .‬سەرنجڕاكێش‬ ‫ئ���ەوەی���ە ك���ە ح��ی��زب��ەك��ان��ی كوردستانی‬ ‫ئ��ێ��ران بەتایبەتی ب��ەم ه��ۆی��ەوە ب���ووە كە‬ ‫ل��ە نێو ئۆپۆزیسیۆنی ئ��ەوك��ات و هێزە‬ ‫دەسەاڵتدارەكانی هەنووكەی كوردستانی‬ ‫ع��ێ��راق و ع��ێ��راق رێ��زی تایبەتییان لێ‌‬ ‫گیراوە‪ .‬بەراوردكردنی ئەوەی كە ئیمڕۆكە‬ ‫ل��ە ع��ێ��راق��دا چ��ۆن س��ەی��ری رێكخراوی‬ ‫موجاهیدنی خەڵق و حیزبەكانی كوردستانی‬ ‫ئێران دەكرێ‌‪ ،‬زۆر سەرنجڕاكێشە‪ .‬ماوەیەك‬ ‫لەمەوپێش بەڵگەیەك لە ویكی لیكس‬ ‫لەمەڕ وتووێژی دوكتور قاسملوو لەگەڵ‬ ‫باڵوێزخانەی ئامریكا ل��ە ب��ەغ��داد باڵو‬ ‫بووەوە كە زۆر سەرنجڕاكێشە‪ .‬لە راپۆرتی‬ ‫باڵوێزخانەی ئامریكا بۆ وەزارەتی دەرەوەی‬ ‫ئامریكادا هاتبوو‪« :‬دوك��ت��ور قاسملوو‬ ‫لەوەی شۆرەوییەكانی بەردەوام پییان وایە‬ ‫كە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‬ ‫بە ئامریكاییەكان نزیكە و ئامریكاییەكان‬ ‫پییان وای���ە ك��ە ب��ە رووس���ەك���ان نزیكن‪،‬‬ ‫س��ك��ااڵی دەك���رد‪ .‬ئ��ەو ئیدیعای دەكرد‬ ‫كە كوردەكان هیچ دۆستێكیان جگە لە‬ ‫شاخەكان نیە»‪ .‬جێی وەبیرهێناوەیە كە‬ ‫دوكتور قاسملوو لەوێدا وەك��وو نوێنەری‬ ‫حیزبی دێموكرات قسە ناكات‪ ،‬بەڵكوو‬ ‫ئەو دیپلۆماتی نەتەوەیەكە و لە پێگەی‬ ‫هێزەوە قسە دەك��ات‪ ،‬چوونكە جگە لەمە‬ ‫بە شایانی كوردستان نازانێ‌‪ .‬كوردستان‬ ‫وا راه����ات����ووە ك���ە ب���ە راوەستاوەییەوە‬ ‫لەگەڵ دوژم��ن��ە بچووك و گەورەكانی‬ ‫خۆی ب��ەرەوڕوو ببێتەوە‪ .‬بۆ رێكخستنی‬ ‫ئ��ەم ب��ەرەوڕووب��وون��ەوە ن��ەك ئیدئۆلۆژیك‬ ‫بەڵكوو بەتەواوی پراگماتیستییە‪ ،‬وەكوو‬ ‫ن��ەت��ەوەی��ەك دەج��ووڵ��ێ��ت��ەوە و دەكەوێتە‬ ‫دوای بەرژەوەندییەكانی خۆیەوە‪ .‬ئەمە‬ ‫بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانە كە پێویستیی‬ ‫دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ جیهانیی‬ ‫دەرەوە دێنێتە ئاراوە‪ .‬حكوومەتی ئیسالمی‬ ‫و بەشێك لە ئۆپۆزیسیۆن هێشتا دركیان بەم‬ ‫راستییە نەكردووە‪ .‬لە روانگەی رێژیمەوە‬ ‫ئەوەی كە كوردستان لەگەڵ دوژمنانەكانی‬ ‫ئەم رێژیمە پێوەندی دابمەزرێنێ‌‪ ،‬بێزراوە‪.‬‬ ‫‪8‬ـ ئەمە ل��ە كاتێكدایە ك��ە خ��ودی ئەم‬ ‫حكوومەتە ل��ە گ��ەرم��ەی ش��ەڕ لەگەڵ‬ ‫عێراقدا نەتەنیا لە ئامریكا‪ ،‬بەڵكوو لە‬ ‫ئیسرائیلیش ل��ە ب���اری چەكوچۆڵەوە‬ ‫یارمەتیی چارەنووسسازی وەردەگرت‪.‬‬ ‫ب��وم��ب��اران��ی دام�����ەزراوە ئەتۆمییەكانی‬ ‫عێراق لە الیەن ئیسرائیل لە رەوتی شەڕ‬ ‫لەگەڵ ئێراندا‪ ،‬لەسەر داوا‪ ،‬هاوكاری و‬

‫هاوئاهەنگیی دەوڵەتی ئێران رووی دا‪ ،‬هەر‬ ‫ئەو دەوڵەتەی كە دەیهەویست لە رێگەی‬ ‫كەربەالوە بگاتە قودس و ئیسرائیل لەنێو‬ ‫بەرێ‌‪ .‬لەبیرمان نەچێتەوە كە دەوڵەتەكانی‬ ‫ئێران هەمیشە لەگەڵ هەموو دەوڵەتەكانی‬ ‫جیهان‪ ،‬چ بگا بە دەوڵەتە دراوسێكان‪،‬‬ ‫پێوەندی و هاریكارییان ه��ەب��ووە‪ .‬تەنیا‬ ‫نموونەی تاقانەی‪ ،‬ئیسرائیل لە قۆناخی‬ ‫پاش شۆڕش بووە كە ئەمەش ـ هەر وەك‬ ‫باس كرا ـ بەتەواوی راست نەبووە‪ .‬دیار نیە‬ ‫كە بۆچی ئەو هێزانەی لەگەڵی دەرگیرن‬ ‫نابێ‌ وەها پێوەندیگەل و هاوكاریگەلێكیان‬ ‫ه��ەب��ێ‌‪ .‬ئ��ەگ��ەر خ���ودی دامەزراندنی‬ ‫پێوەندی لەگەڵ واڵتێك‪ ،‬هێزێك دەكاتە‬ ‫«ب��ەس��ت��راوە»‪ ،‬ك��ەواب��وو حكوومەتەكانی‬ ‫ئێران لە هەر الیەنێك بەستراوەتر بوون‪.‬‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنەكانی دیكەی ئێرانیش بەپێی‬ ‫گەورەیی و بچووكییەكەیان‪ ،‬كەم تا زۆر‬ ‫هەمیشە وەها پێوەندیگەلێكیان هەبووه كە‬ ‫جێی خۆی ب��ووە‪ ،‬بەاڵم پێوەندیی حیزبە‬ ‫ك��وردی��ی��ەك��ان ك��راوەت��ە ك��راس��ی حەزرەتی‬ ‫ع��وس��م��ان‪ .‬ه��ەر ل��ەم رۆژان���ە ب��ە كورتی‬ ‫شایەتی باسی كۆمەڵێك لە رووناكبیرانی‬ ‫ئێران لەمەڕ رەوش��ت و مەعنەوییەت لە‬ ‫تەلەفزیۆنی بی‪.‬بی‪.‬سی بووم كە گۆیا‬ ‫لە كتێبخانەی پاشایەتیدا بەڕێوە چووبوو‪.‬‬ ‫ئەمە ب��ۆ زۆر ك��ەس ب��ە درووس��ت��ی وەك‬ ‫كارێكی روون دێتەبەرچاو‪ .‬ب��ەاڵم ئایا‬ ‫بەشداریی رووناكبیرانی كوردیش لە وەها‬ ‫باس‪ ،‬تەلەفزیۆن و شوێنێكدا بە كارێكی‬ ‫سرووشتی دەبینرێ‌ یان تۆمەتگەلێك وەك‬ ‫«بەستراوەیی» و شتی دیكە دەهێنرێتە‬ ‫ئاراوە؟!‬ ‫‪9‬ـ ئایا وەرگرتنی یارمەتیگەلێك لە دەرەوە‬ ‫ل��ە الی���ەن حیزبەكانی ك��وردس��ت��ان��ەوە بۆ‬ ‫سەركۆنەكردن دەبێ‌؟ بە هیچ شێوەیەك‪.‬‬ ‫كاتێك بۆ سەركۆنەكردن دەبوو ئەگەر‪:‬‬ ‫یەك) دەرەتانی چاالكیی سیاسیی ئاشكرا‬ ‫و یاسایی لە ئێراندا هەبوایە‬ ‫دوو) حیزبەكانی كوردستان‪ ،‬سەربەخۆیی‬ ‫كردەوە و سیاسیی خۆیان لەدەست دابا‬ ‫سێ‌) رێژیم لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵیان‬ ‫پەنای نەبردبایە بەر توندوتیژی و شەڕ و‬ ‫تیرۆر و ئێعدام‬ ‫چ���وار) ئاڵتێرناتیڤێكی دیكە جگە لە‬ ‫خۆبەدەستەوەدان هەبا‬ ‫پێنج) خودی رێژیم بۆ سەركوتكردنیان‪،‬‬ ‫ی���ارم���ەت���ی ل���ە دەوڵ����ەت����ە دراوسێكان‬ ‫وەرنەگرتبا‬ ‫ش��ەش) رێ��ژی��م ب��ۆ س��ەرك��وت��ی بزووتنەوە‬ ‫كوردستانییەكانى ئ��ەوب��ەری سنوورەكان‬ ‫لەگەڵ ئەو رێژیمانەدا هاوكاری نەكردبا‬ ‫ح��ەوت) خ��ودی رێژیم لە هێندێ‌ باری‬ ‫دی��ك��ەوە‪ ،‬لە بارەكانی ماڵی‪ ،‬سەربازی‬ ‫و لۆجستیكی و پشتی جیبهەییەوە‬

‫سەر بە حكوومەتی ئیسالمی‪ ،‬شارەكانی‬ ‫ك��وردس��ت��ان��ی��ان داگ��ی��ر ك����رد‪ ،‬دەك����را بۆ‬ ‫كوێ‌ ب��ڕۆن جگە لە عێراق؟ ئایا ئەوان‬ ‫ئ��ەو دەرەت��ان��ەی��ان ه��ەب��وو ی��ان دەیانتوانی‬ ‫ب��ە ف��ڕۆك��ەك��ان��ی «‪ »Iran Air‬لە‬ ‫فڕۆكەخانەی مێهرئابادەوە بەرەو ئیستانبول‪،‬‬ ‫كووەیت‪ ،‬دۆب��ەی و لەو شوێنانەوە بەرەو‬ ‫ئورووپا و ئامریكا و ئۆسترالیا «كۆچ»‬ ‫بكەن؟ كەوابوو‪ ،‬ژمارەیەكی زۆر لەم هێزانە‬ ‫پێویستیان بە ئیمكاناتێك بۆ زیندوومانەوە‬ ‫و خۆڕێكخستنەوە هەبوو‪.‬‬ ‫‪11‬ـ بەتایبەتی جێگای خ��ۆی��ەت��ی كە‬ ‫سەرنجی ئ���ەوە بدرێتێ‌ ك��ە بارودۆخی‬ ‫خەبات و بەرینبوون و كۆمەاڵیەتیبوونی‬ ‫خەبات‪ ،‬رێگەیەكی دیكە ناخاتە بەردەم‬ ‫ه��ێ��زەك��ان��ی ب��زووت��ن��ەوەی كوردستانەوە‪.‬‬ ‫هەر رووداوێ��ك كە لە دڵی ئەم خەباتەدا‬ ‫روو دەدا‪ ،‬پانتاییەكەی ئ��ەوەن��دەی��ە كە‬ ‫تێپەڕاندنی سنوورەكان دەبێتە كارێك كە‬ ‫خۆبواردن لێی نەلواوە‪ .‬ئەمە بۆ هەموو‬ ‫بەشەكانی كوردستان وەڕاست دەگەڕێ‌‪.‬‬ ‫سەددام هێرش دەكات و دواب��ەدوای ئەوە‪،‬‬ ‫سەدان هەزار كەس بۆ نموونە دەچنە نێو‬ ‫خاكی ئێرانەوە‪ .‬لە وەه��ا هەلومەرجێكدا‬ ‫هێزەكانی بزووتنەوەی كوردستانی عێراق‬ ‫دەب��ا ب���ەدوای دام��ەزران��دن��ی پێوەندییەك‬ ‫لەگەڵ ئێران بوونایە‪ .‬ئەمە بۆ كوردستانی‬ ‫ئێرانیش زۆر جار وەڕاست گەڕاوە‪ .‬لەبیرمە‬ ‫ژمارەیەكی زۆر لە ستوونەكانی ئەرتەش و‬ ‫سپای پاسداران لە مەهاباد نزیك دەبوونەوە‪.‬‬ ‫حیزبە سیاسییەكان لەبەر ئەوەی خەسارێك‬ ‫وەبەر خەڵك و شار نەكەوێ‌‪ ،‬شاریان بەجێ‌‬ ‫هێشت ـ لەگەڵ ئەوانیش هەزاران كەس لە‬ ‫خەڵكی ئاسایی لەبەر ئەوەی لە نەبوونی‬ ‫ه��ێ��زە خەباتگێڕەكانی ك���ورد ل��ە شاردا‬ ‫هەستیان بە نائەمنی دەكرد‪ ،‬شاریان بەجێ‌‬ ‫هێشت‪ .‬ئایا رێكخستنی شەپۆلی مەزنی‬ ‫ئەم خەڵكە‪ ،‬كاری حیزبێكی سیاسییە كە لە‬ ‫حاڵی خەباتێكی دژواردایە؟ نموونەیەكی‬ ‫دیكە‪ :‬رێژیمی ئێران مەهابادی لە زەوی‬ ‫و ئاسمانەوە داب��ووە بەر هێرشی تۆپ و‬ ‫خومپارە‪ ،‬شاری گەمارۆ دابوو و ئیزنی‬ ‫نەدەدا خواردەمەنی بگاتە شار و لەم نێوەدا‬ ‫ئ��ەوەی ل��ەو ك��ات��ەدا حیزبە سیاسییەكان‬ ‫(دێموكرات و كۆمەڵە و فەدایی) كە لە‬ ‫نێو شاردا نەبوون‪ ،‬دەبوایە لە دەرەوەی شار‬ ‫بیكەن ئ��ەوە ب��وو كە رێگەگەلێك بگرنە‬ ‫ب��ەر بۆ گەیاندنی خواردەمەنی بە شار‬ ‫تا ئ��ەو خەڵكەی كە لە ش��اردا كرابوونە‬ ‫بارمتەی حكوومەتی ئیسالمی و گیانیان‬ ‫لە خومپارەبارانەكەی رێژیم رزگار ببوو‪،‬‬ ‫لە برسیەتیدا نەمرن‪ .‬ئایا وەها كارێك لە‬ ‫بنەڕەتڕا كاری كالسیكی حیزبییە؟ هەڵبەتە‬ ‫كە نیە‪ .‬ئەم نموونە و دەیان نموونەی دیكە‬ ‫نیشان دەدەن كە بەرپرسیارەتیی حیزبەكانی‬

‫خەباتی كورد‪ ،‬خەباتی رەوتێكی‬ ‫سیاسیی رووناكبیری نیە كە بتوانێ‌ بە‬ ‫هەڵوەشاندنەوەی خۆی و بە كۆچكردنی‬ ‫رێبەرانی بۆ دەرەوە كۆتایی پێ‌ بێ‌‬ ‫یارمەتیی بزووتنەوە كوردییەكانی ئەوبەری‬ ‫سنوورەكانی نەكردبا‬ ‫ه��ەش��ت) رێ��ژی��م ب��ە ب��زووت��ن��ەوە نەتەوەیی‬ ‫و ئیسالمییەكانی واڵت��ان��ی دی��ك��ە‪ ،‬لەم‬ ‫چەشنە یارمەتییانەی نەكردبا‬ ‫‪10‬ـ ئ��ێ��س��ت��ا ب�����ەدەر ل���ە دابینكردنی‬ ‫پێداویستییەكانی خەبات‪ ،‬جێی پرسیاركردنە‬ ‫كە‪ :‬هەزاران چاالكی سیاسیی كورد‪ ،‬لەو‬ ‫كاتەدا كە ماشینی سەركوتی سەربازی‬ ‫و دەستە سەربازییەكانی ئێعدامكردن‪،‬‬

‫ك��وردس��ت��ان ل��ە ب��ەرپ��رس��ی��ارەت��ی��ی حیزبە‬ ‫كالسیكەكان زیاتر بووە و چاوەڕوانییەكانی‬ ‫خەڵكی كوردستانیش ل��ەوان زیاتر بووە‪.‬‬ ‫خەڵكی كوردستان ئ��ەو چاوەڕوانییەیان‬ ‫لە حیزبەكانی كوردستان هەیە كە هەر‬ ‫ئەو رۆڵە بگێڕن كە بەگشتی دەوڵەتەكان‬ ‫دەی��گ��ێ��ڕن‪ :‬ل���ەوان ل��ە ب��ەرام��ب��ەر رێژیمدا‬ ‫پارێزگاری بكەن‪ ،‬رادیۆ و تەلەفزیۆنیان‬ ‫بۆ دابمەزرێنن و باڵڤۆك باڵو بكەنەوە و‬ ‫لەگەڵ واڵتانی دەرەوە پێوەندی دابمەزرێنن‬

‫و ل��ەدەس��ت قاچاقچییەكان و ماددەی‬ ‫سڕكەرفرۆشەكان رزگاریان بكەن‪. . . ،‬‬ ‫و لە هەمان كاتدا لە پێناویاندا لەگەڵ‬ ‫رێژیمی ئیسالمی خەبات بكەن‪.‬‬ ‫‪12‬ـ هەروەها لەبیرمان نەچێ‌ كە خەڵكی‬ ‫ئەمبەری ك��وردس��ت��ان‪ ،‬خاكی ئەوبەری‬ ‫كوردستان بە بێگانە ن��ازان��ن‪ .‬لەبیرمان‬ ‫نەچێ‌ ك��ە پێوەندیی خەڵكی ه��ەر دوو‬ ‫بەری سنوور بە بەردەوامی ـ هێندێ‌ جار‬ ‫كەم و هێندێ‌ جار زۆر ـ لەگۆڕێدا بووە‪.‬‬ ‫سیمە خاردارەكانی جیاكەرەوەی سنوورەكان‬ ‫نەتەنیا لە الی ئەم خەڵكە «گەوهەر»‬ ‫نین‪ ،‬بەڵكوو وەك���وو هێمای ئ��ەو زوڵمە‬ ‫مێژووییە سەیر دەكرێ‌ كە لەسەر كوردەكان‬ ‫بە رەوا بینراوە‪ .‬هەموو ئەمانە بوونی‬ ‫النیكەمێك لە پێوەندی پێویست دەكەن‪.‬‬ ‫‪13‬ـ دواجاریش ئەوە كە لە دەروونناسیی‬ ‫كورددا‪ ،‬جیاوازییەك لە نێوان حكوومەتە‬ ‫دەسەاڵتدارەكان بەسەر كوردستان نەبووە‪ .‬بە‬ ‫دەربڕینێكی دیكە‪ ،‬بۆ نموونە حكوومەتی‬ ‫ئیسالمیی ئێران حكوومەتێكی خودی‬ ‫ن��ی��ە ك��ە پ��ێ��وەن��دی ل��ەگ��ەڵ دەوڵەتێكی‬ ‫غەیرەخودی بكاتە پاساوهەڵنەگر‪.‬‬ ‫‪14‬ـ بەپێی ئ��ەم��ە‪ ،‬سیاسەتی دەرەكی‬ ‫ل��ە س��ەرەت��ای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی‬ ‫كوردستانەوە‪ ،‬یەكێك لە بەشە سەرەكییەكانی‬ ‫سیاسەت و خەباتەكە ب��ووە‪ .‬ئەم رەهەندە‬ ‫ل��ە س��ی��اس��ەت��ی ك����وردی‪ ،‬ل���ەم سااڵنەی‬ ‫دواییدا بە هۆی هاوئاهەنگیی رێكخراوە‬ ‫سیاسییەكان و كەسایەتییە ئێرانییەكان‬ ‫چڕتر و زەقتر بووەتەوە‪ .‬ئەو قەیرانگەلەی‬ ‫كە رێژیم دەیانخوڵقێنێ‌‪ ،‬بەستێنێ‌ لەبار‬ ‫بۆ ئەم كارە پێك دەهێنن‪ .‬ئامانجەكە دەبێ‌‬ ‫راكێشانی پشتیوانیی نێونەتەوەیی بۆ‬ ‫گۆڕینی رێژیم لە ئێران بێ‌‪.‬‬ ‫‪15‬ـ رێژیم ئۆپۆزیسیۆنێكی ئیزۆلەكراوی‬ ‫دەوێ‌‪ ،‬ك����ەواب����وو ه����ەر وەك رێژیمی‬ ‫س���ەرەڕۆك���ان���ی دی��ك��ە‪ ،‬ب��ە بەردەوامی‬ ‫ئ��ۆپ��ۆزی��س��ی��ۆن��ەك��ان��ی خ���ۆی ب���ە هۆی‬ ‫پێوەندییە دەرەكییەكانیان بە بەستراوە بە‬ ‫«بێگانە» ناو دەبات‪ .‬بەڵێ‌‪ ،‬بۆ رێژیمی‬ ‫ئیسالمیی ئێران‪ ،‬ئۆپۆزیسیۆنی سالم‪،‬‬ ‫راس��ت��گ��ۆ‪ ،‬س��ەرب��ەخ��ۆ و ب��ەب��ێ‌ هەبوونی‬ ‫پێوەندی لەگەڵ ئیستیكبار و سەهیۆنیزم‬ ‫بوونی نیە‪.‬‬ ‫بەشێك ل��ە ئۆپۆزیسیۆنیش بەشەكەی‬ ‫دی��ك��ە ب��ەم��ج��ۆرە دەن��اس��ێ��ن��ن‪ ،‬ئ��ەوی��ش بە‬ ‫دوو هۆ‪ :‬یەكەم ئ��ەوەی كە ئەم بەشە لە‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنیش خاوەنی هەمان لۆژیكی‬ ‫دەس��ەاڵت��داران��ە و پێی وای��ە حكوومەتی‬ ‫ئیسالم لەم پێوەندییەدا دەتوانێ‌ ئەوەی دڵی‬ ‫دەیخوازێ‌‪ ،‬بیكات‪ ،‬چوونكە حكوومەتە و‬ ‫حیزبەكانی بەرهەڵستكاری ئیزنیان نیە كە‬ ‫لەگەڵ واڵتانی دیكەدا پێوەندییان هەبێ‌‬ ‫و دووه��ەم بۆ ئ��ەوەی كە ئەم تۆمەتە لە‬ ‫خۆیان دوور بكەنەوە‪.‬‬ ‫هەر چۆنێك بێ‌‪ ،‬دەبێ‌ لەم خوالنەوە بێئاكامە‬ ‫و لەم لۆژیكە كەموكوڕە بینە دەرەوە و بە‬ ‫دەنگی بەرز بڵێین كە ئۆپۆزیسیۆن ئەو‬ ‫مافەی هەیە و ئەركیەتی لەگەڵ واڵتانی‬ ‫دیكە پێوەندی دابمەزرێنێ‌‪ .‬جا ئەوەی كە‬ ‫ئەمە بە دڵی حكوومەتی ئیسالمی نیە‪،‬‬ ‫روونە‪ .‬ئەوەی ناسرووشتییە‪ ،‬ئەوەیە كە لە‬ ‫شانتاژەكانی بترسین‪ .‬مەگەر هەبوونی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن بە دڵی رێژیمی ئیسالمییە‬ ‫تا كردەوەكانی بە دڵی بێت؟!‬ ‫هەر چۆنێك بێ‌‪ ،‬بزووتنەوەی كوردستان‬ ‫لەبەر ئ��ەو هۆیانەی ب��اس ك��ران‪ ،‬مافی‬ ‫دامەزراندنی پێوەندی دەرەك��ی بۆ خۆی‬ ‫بە رەوا دەزان���ێ‌ و بە باشی دەزان���ێ‌ كە‬ ‫ئ���ەم ك���ارە ب��ە ه��اوڕێ��ی��ەت��ی��ی بەشەكانی‬ ‫دیكەی ئۆپۆزیسیۆن بەڕێوە ببات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ب��ە ه��ۆی نەبوونی وەه��ا هەلومەرجێك‪،‬‬ ‫خ���ۆی ل��ە چ��وارچ��ێ��وەی بەرژەوەندییە‬ ‫خەباتگێڕییەكانی بزووتنەوەی كوردستان‬ ‫بە تەنیایی ئەم كارە دەكات‪ .‬راشكاوبوونی‬ ‫لەم بوارەیشدا‪ ،‬مەرجی راستگۆییە‪.‬‬

‫‪9‬‬

‫جووت حەوت‬ ‫هەوراز‬

‫ـ��ـ م���ەال م��ح��ەم��م��ەد ئ��ەم��ی��ن راستی‪،‬‬ ‫نوێنەری خامنەیی لە سنە رایگەیاندووە‪:‬‬ ‫«هەڵپەڕكیی كوردی لەگەڵ باوەڕەكانی‬ ‫ئێمەدا نایەتەوە و خەڵكی كوردستانیش‬ ‫پێیان خۆش نیە‪ ،‬كەواتە با ریوڕەسمی‬ ‫ش���ای���ی و ه��ەڵ��پ��ەڕك��ێ ب���ە ت�����ەواوی‬ ‫هەڵبگیرێت و خەڵك وازی لێ بێنن»‪.‬‬ ‫ك��ەوات��ە ك��وژران��ی ك��اس��ب��ك��اران��ی سەر‬ ‫سنوور‪ ،‬گرانی‪ ،‬ه��ەژاری‪ ،‬هەاڵواردن‪،‬‬ ‫ستەم و ‪ ...‬لەگەڵ باوەڕی حەمەمیندا‬ ‫دێ���ن���ەوە و ك��ێ��ش��ەی��ان ن��ی��ە و ئەگەر‬ ‫هەڵپەڕكێش الببرێت ئیتر مێشكی ئەو‬ ‫و مەال خامنەیی رێبەری دەحەسێتەوە‬ ‫و خەڵكیش ئاسوودە دەبن‪ .‬تەنیا لێرەدا‬ ‫شتێك ناڕوونە‪ ،‬ئەویش ئەوەیە كە ئەگەر‬ ‫خ��ەڵ��ك هەڵپەڕكێیان پ��ێ خ��ۆش نیە‪،‬‬ ‫ب��ۆچ��ی ه��ەڵ��دەپ��ەڕن؟ ن��ەك��ا پێت وابێ‬ ‫ئەوانیش بە ساندیس و كەیك هەڵدەپەڕن‪،‬‬ ‫یان لە «جووت حەوت» پارە وەردەگرن‬ ‫بۆ ئەوەی بە هەڵپەڕینی خۆیان‪ ،‬تاڵی‬ ‫ریشی تۆ و تاڵی دڵی سەیدی خوراسانی‬ ‫بسووتێنن‪.‬‬ ‫ـ���ـ ئ��اخ��ون��د ش��ێ��خ ح��وس��ەی��ن نووریی‬ ‫هەمەدانی‪ ،‬گوتوویە‪« :‬ئەو كاتەی ئیمام‬ ‫رەحلەتی فەرموو‪ 4 ،‬میلیارد موسڵمان‬ ‫بۆی گریان» ئەم كابرایە یان مەبەستی‬ ‫لە ئیمام كەسێكی دیكە لە داهاتوودایە‬ ‫كە ئێمە نایناسین‪ ،‬یان نازانێ ‪ 4‬چییە؟‬ ‫یان میلیارد و هەزار لێك جیا ناكاتەوە‪،‬‬ ‫یان نازانێ موسڵمان بە چی دەڵێن؟ یان‬ ‫لە واتای گریان تێناگات‪ ،‬یان نازانێ‬ ‫حەشیمەتی گۆی زەوی بەگشتی چەند‬ ‫كەسە‪ ،‬یان هەر نازانێ گۆی زەوی بە‬ ‫چی دەڵێن‪ ،‬یان حەشیمەت چ واتایەكی‬ ‫هەیە؟ یان لە فامی كاروباری دنیادا‬ ‫هیچی بە هیچە‪.‬‬ ‫ه��ەر چی كە هەبێت‪ ،‬شێخ حوسەینی‬ ‫حەشیشولمولك‪ ،‬ت��ووش��ی تەوەهومی‬ ‫فانتزی بووە و دار و بەردی لێ بۆتە‬ ‫ئ��ەو بەسیجیانەی كە بۆ ئیمام مقەبا‬ ‫خۆیان لە قوڕ دەنێن‪.‬‬ ‫ـ��ـ ئەحمەدی ن��ژاد ل��ە وت��ووێ��ژ لەگەڵ‬ ‫تەلەڤیزیۆنی چین گوتی‪« :‬واڵتانی‬ ‫رۆژئاوایی دینیان نیە و بێ باوەڕن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێمە و ئێوە (واتە كۆماری ئیسالمی و‬ ‫رێژیمی كۆمۆنیستی چین) باوەڕمان‬ ‫بە ئایین و رێبازی خوا و پێغەمبەرانی‬ ‫وەك حەزرەتی كۆنفۆسیۆس! هەیە كە‬ ‫ئەویش یەكێك لە پێغەمبەرانی خوا بووە‬ ‫و لە پێناوی تەوحید و یەكتاپەرەستیدا‬ ‫تێكوشاوە»‪.‬‬ ‫جا وەرە ئ��ەم ك��ەرەی لە ق��وڕ دەربێنە!‬ ‫ك��ە م��ەح��م��وود‪ ،‬ك��ۆن��ف��ۆس��ی��ۆس��ی زانا‬ ‫و ف��ی��ل��س��ۆف دەك����ات����ە پێغەمبەری‬ ‫یەكتاپەرەست (كۆنفۆسیۆسێك كە هەر‬ ‫باوەڕی بە تاكەخوا یان چەند خودایی‬ ‫نیە) ئەو دەم حیزبێكی ماركسیست ـ‬ ‫مائۆییست ك��ە ت��ەن��ان��ەت ل��ە رێبازی‬ ‫م���ارك���س و م��ائ��ۆت��س��ەی رێبەریشی‬ ‫الی داوە‪ ،‬دەی��ك��ات��ە پ��ێ��ڕەوی رێبازی‬ ‫پێغەمبەران و كۆنفۆسیۆسَ‪ .‬ئەوان‬ ‫«كاپیتال»ی ماركس و پەرتووكەكانی‬ ‫مائۆتسەتۆنگیان ئارشیڤ ك���ردووە و‬ ‫النیكەم ل��ە ب���واری ئ��اب��ووری��دا چەپڵە‬ ‫ب��ۆ ح��ەزرەت��ی ئ���ادام ئێسمیت و «جان‬ ‫مینارد كینز» ل��ێ دەدەن‪ ،‬مەحموود‬ ‫تازە دەیهەوێ لە رێگای كۆنفۆسیۆس‬ ‫و خواپەرستیی كۆمۆنیستییەوە گرێیان‬ ‫بداتەوە بە «بحاراالنوار»ی مەال باقری‬ ‫مەجلیسی و «الك��ن ن��ام��ە»ی پیری‬ ‫ج��ەم��اران��ەوە‪ .‬كێ ب��وو دەی��گ��وت‪ :‬هەی‬ ‫دۆشاو؟!‬


‫‪10‬‬

‫ژمارە ‪ 583‬ـ ‪31‬ی جۆزەردانی ‪1391‬‬

‫خوێنی منداالنی سووریە لە بن داری سمكۆی شكاك هێمای راپەڕینێكی نەتەوەیی‬ ‫ئیستراتیژیی بێگانەدا‬

‫بەشار ئەسەد بە واتای لەدەستچوونی تاقە‬ ‫سەالم ئیسماعیل پوور‬ ‫پێگەی دەریایی رووسیە لە كەنارەكانی‬ ‫ك��وش��ت��ارەك��ان ل��ە س���ووری���ەدا بەردەوامە مدیتەرانە و هەروەها كرانەوەی بازاڕێكی‬ ‫و ب��ەپ��ێ��ی دوای��ی��ن ه��ەواڵ��ەك��ان‪ ،‬رێژەی نوێ‌ بە رووی ئابووریی قەیرانلێدراوی‬ ‫قوربانیانی منداڵ و ژن لە ژێر هێرشی رۆژئاوادایە‪ .‬بلۆكی رۆژهەاڵتی نوێ‌ بە‬ ‫زرێپۆشەكان و میلشیاكانی رێژیمی بەشار رێبەرایەتیی رووسیە و چین‪ ،‬لەدەستدانی‬ ‫س��ووری��ە ب��ە قۆناغی پێش كۆتایی بۆ‬ ‫ئەسەد لە بەرزبوونەوەیەكی خێرادایە‪.‬‬ ‫ق��ەت��اری ب��ەه��اری ع��ەرەب��ی ل��ە دوایین ل��ەدەس��ت��دان��ی رۆژه��ەاڵت��ی ن��اوەڕاس��ت و‬ ‫وێستگەی گەیشتۆتە خاڵی پێكدادانی كەوتنە نێو بازنەی گەمارۆیەكی هەموو‬ ‫ب����ەرژەوەن����دی����ی ه��ێ��زە ناوچەییەكانی الیەنەی سیاسی‪ ،‬ئابووری‪ ،‬جوغرافیایی‬ ‫رۆژهەالتی ناوەڕاست و هەروەها زلهێزە و س��ەرب��ازی دەزان��ێ��ت و ب��ەم پێیەش ئەم‬ ‫جیهانییەكان كە س��ووری��ە بە تاقیگەی زلهێزانە‪ ،‬بیانهەوێ‌ یان نەیانهەوێ‌ (بە‬ ‫هێز و هێژمۆنیی سیاسی‪ ،‬ئ��اب��ووری و ه��ۆی پێشینەی پشتیوانی ل��ە رێژیمە‬ ‫ژئۆپۆلیتیكی خۆیان دەزان��ن و ئاكامی سەركوتكەرەكانی ئێران و س��ووری��ە) لە‬ ‫شۆڕشی سووریە بە خاڵی یەكالییكەرەوەی داه��ات��ووی پ��اش شكست و هەڵوشانی‬ ‫ه��ی�لال��ی شیعیدا‬ ‫ێ‬ ‫هەموو بەربەرەكان ‌‬ ‫ه���ی���چ ج���ێ���گ���ە و‬ ‫و كێبەركێ‌ ئاشكرا‬ ‫پ����ێ����گ����ەی����ەك لە‬ ‫نهێنییەكانی‬ ‫و‬ ‫بلۆكی رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوچەدا بۆ خۆیان‬ ‫خ����������ۆی����������ان ب‬ ‫����ە نوێ‌ بە رێبەرایەتیی‬ ‫نابیننەوە‪ .‬ئەوەش‬ ‫مەبەستی زاڵبوون‬ ‫ب��ۆ ئ��اب��ووری��ی روو‬ ‫بە سەر دڵی زەوی‬ ‫رووسیە و چین‪،‬‬ ‫ل��ە گ��ەش��ەی چین‬ ‫و گ��ەرووی‬ ‫وزەی لەدەستدانی سووریە‬ ‫و خولیای زلهێزیی‬ ‫ج���ی���ه���ان���ی‪ ،‬وات����ە‬ ‫رووس�������ی�������ەی لە‬ ‫بە قۆناغی پێش‬ ‫رۆژهەاڵتی ناڤیندا‬ ‫حاڵی هەستانەوەدا‬ ‫دەزانن‪.‬‬ ‫كاتێك كە شۆڕشی كۆتایی بۆ لەدەستدانی زەبرێكی كاریگەر‬ ‫كارەساتێكی‬ ‫گ��ەالن��ی سووریە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و‬ ‫قە ر ە بو و هە ڵنە گر‬ ‫دژ بە دیكتاتۆریی و كەوتنە نێو بازنەی‬ ‫دەبێت‪.‬‬ ‫ب���ەش���ار ئ���ەس���ەد و‬ ‫لە الیەكی دیكەوە‬ ‫ح���ی���زب���ی بەعس گەمارۆیەكی هەموو‬ ‫واڵت��ان��ی سوننەی‬ ‫دەس���ت���ی پێكرد‪،‬‬ ‫الیەنەی سیاسی‪،‬‬ ‫ن����اوچ����ە و هێزە‬ ‫ب��ە ت����ەواوی روون‬ ‫نەبوو كە بەرجەوەند ئابووری‪ ،‬جوغرافیایی رۆژئاواییەكانیش لە‬ ‫ئەگەری سەركوتی‬ ‫و دەورە دیمەنی و سەربازی دەزانێت‬ ‫ی������ەك������ج������اری������ی‬ ‫ئ��ەو ش��ۆڕش��ە چی‬ ‫شۆڕشی سووریەدا‬ ‫دەبێت؟ ی��ان كێشە‬ ‫ێ ملكەچی‬ ‫دەب����� ‌‬ ‫ناوخۆییەكانی ئەم‬ ‫ێ كۆمەڵگای بااڵدەستی و هێژمۆنیخوازیی ناوچەیی‬ ‫واڵتە تا چ رادەیەك دەتوان ‌‬ ‫ن��ێ��ون��ەت��ەوەی��ی بەگشتی ب��خ��ات��ە بەردەم ئێران لە الیەك و چین و رووسیەی زلهێز‬ ‫كایەیەكی سیاسیی ئاڵۆزەوە كە دۆڕاندن لە الیەكی دیكەوە بن‪.‬‬ ‫و پاشەكشەی هەركام لە الیەنەكان لەو لەم نێوانەدا ئەوەی كە ئاوڕێك لە چارەنووس‬ ‫كێشەیەدا‪ ،‬ت����ەرازووی هێز و بااڵنسی و مافەكانی نادرێتەوە‪ ،‬خەڵكی سووریەن‬ ‫ستراتژیك لە ناوچە و جیهاندا تووشی كە بوونەتە قوربانیی كایەیەكی سیاسی و‬ ‫سەربازیی ئاڵۆز كە بە هۆی زێدەخوازیی‬ ‫ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی بكات‪.‬‬ ‫لە ئاستی ناوچەدا‪ ،‬یەكالیی بوونەوەی ه��ێ��زە ن��اوچ��ەی��ی و جیهانییەكانی وەك‬ ‫كێشەكانی سووریە بە قازانجی گەالنی ئێران و رووسیە و هەروەها دەسەاڵتداریی‬ ‫راپ��ەڕی��وی ئ��ەو واڵت��ە‪ ،‬دەتوانێت بەرەی دیكتاتۆرێكی وەك بەشار ئەسەد لە ژێر‬ ‫واڵتانی عەرەبی و توركیە لە بەرامبەر سەركوتێكی خوێناویی ك��ەم وێنەدان‪،‬‬ ‫ت��ەوەری ناسراو بە «هیاللی شیعی»دا دی��ك��ت��ات��ۆرێ��ك ك��ە ه��ەرچ��ی ل��ە ئاست‬ ‫ب��ەه��ێ��ز ب��ك��ات و ت��ەن��ان��ەت رێخۆشكەر خەڵكی واڵتەكەیدا دڕندە و بێبەزەییە‪ ،‬لە‬ ‫بێت بۆ گەمارۆی ژئۆپۆلیتیكی ئێران بەرانبەر دەسەاڵتدارانی تاران و مۆسكۆدا‬ ‫و ت��ەن��ان��ەت هێرشی س��ەرب��ازی ب��ۆ سەر ملكەچترین و ترسنۆكترین م��رۆڤ��ە و‬ ‫ك���ۆم���اری ئ��ی��س�لام��ی ك���ە ئ���ەم���ەش لە پاراستنی ب��ەرژەوەن��دی��ی ئیستراتژیكی‬ ‫خودی خۆیدا لێكهەڵوەشانی ئەم بەرەیە و واڵت��ان��ی بێگانەی ك��ردۆت��ە راس��پ��اردە و‬ ‫گۆڕانی جەمسەربەندییەكانی ناوچەی لە رێنوێنی سیاسی خ��ۆی ل��ە سەركوتی‬ ‫گەالنی راپەڕیوی نیشتمانەكەیدا‪.‬‬ ‫داهاتوودا لێ دەكەوێتەوە‪.‬‬ ‫لە ئاستی گشتیی نێونەتەوەییدا‪ ،‬رووخانی‬

‫ناسر ساڵحی ئەسڵ‬ ‫بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەی كورد‪،‬‬ ‫ی��ەك��ێ��ك ل��ە ب��زووت��ن��ەوە ه���ەرە دێرینەكانی‬ ‫رۆژه����ەاڵت����ی ن���ێ���وەڕاس���ت���ە‪ ،‬ك���ە دەرب�����ڕی‬ ‫ویست و ئ��اوات و ئامانجی نەتەوەی كورد‬ ‫ب��ووە‪ .‬ش��ۆڕش و راپەڕینەكان لە مێژووی‬ ‫هاوچەرخی خەباتی رزگاریخوازیی نەتەوەی‬ ‫كورد‪ ،‬لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە تا ئێستا‬ ‫لە قۆناغە جۆراوجۆرەكاندا رووداوی مەزن و‬ ‫گۆڕانكاری بەرچاویان لە مێژووی خەباتی‬ ‫نەتەوایەتیدا تۆمار ك���ردووە و لە ئ��اوات و‬ ‫ئامانجە نەتەوەییەكانی خۆی كە مافویستی‪،‬‬ ‫رزگاری لە بندەستی و ئازادی و دێموكراسی‬ ‫بووە دوور نەكەوتۆتەوە‪.‬‬ ‫ئ��ەو رووداوان����ە لە راپ��ەڕی��ن و شۆڕشەكاندا‬ ‫ب��ێ ك��اری��گ��ەری ن��ەب��وون و ب���وون ب��ە هۆی‬ ‫سەرهەڵدانی یەك لە دوای یەكی شۆڕشەكانی‬ ‫ن��ەت��ەوەی ك��ورد‪ .‬ل��ەم پێوەندییەدا لە رەوتی‬ ‫ب��زووت��ن��ەوەی ك���ورددا ل��ە ساڵەكانی ‪1299‬‬ ‫تا ‪1309‬ی ه��ەت��اوی‪ ،‬سمكۆی شكاك لە‬ ‫ناوچەی شیمالی كوردستانی ئێران راپەڕی و‬ ‫توانی ناوچەكانی ورمێ‌ بخاتە ژێر دەسەاڵتی‬ ‫خ��ۆی��ەوە و بەرنامەیەك كە داخوازییەكانی‬ ‫ج��وواڵن��ەوەی گەلی ك��وردی تێدا فۆرمولە‬ ‫كرابوو لە ورمێ‌ باڵو بكاتەوە‪.‬‬ ‫سمكۆ كەسایەتییەكی ن��اوداری عەشیرەتی‬ ‫شكاك و شۆڕشگێڕێكی لێهاتوو بوو‪ ،‬هەروەها‬ ‫ماڵباتی سمكۆی شكاك خاوەنی پێشینەیەك‬ ‫لە خەبات و شۆڕش بە دژی دەسەاڵتدارانی‬ ‫ت��اران ب��ووە‪ .‬سمایل ئاغای باپیرە گ��ەورە و‬

‫ج��اف��ەر ئ��اغ��ای ب���را گ����ەورەی ل��ە رێگای‬ ‫خەبات و هەوڵی رزگاریخوازیدا بە پیالنی‬ ‫كاربەدەستانی حكوومەتی تاران كوژراون‪.‬‬ ‫سمكۆی شكاك خاوەن دوو تایبەتمەندی بەهێز‬ ‫بوو‪ ،‬یەكەم بیری ناسیۆنالیستی زۆر بەهێزی‬ ‫هەبوو كە زۆر بیرمەندی ك��ورد بە باوكی‬ ‫ناسیۆنالیزمی كوردی ناو دەبەن‪ ،‬هەر بۆیە بە‬ ‫هاوكاری عەبدلڕەزاق بەدرخان لە سەردەمی‬ ‫شەڕی یەكەمی جیهانیدا توانی لە شاری‬ ‫«خۆی» یەكەم قوتابخانە بە زمانی كوردی‬ ‫بۆ مندااڵنی ك��ورد بكاتەوە و رۆژنامەی‬ ‫سمكۆی شكاك لە ناوچەی شیمالی‬ ‫كوردستانی ئێران راپەڕی و‬ ‫توانی ناوچەكانی ورمێ‌ بخاتە ژێر‬ ‫دەسەاڵتی خۆیەوە و بەرنامەیەك‬ ‫كە داخوازییەكانی جوواڵنەوەی‬ ‫گەلی كوردی تێدا فۆرمولە كرابوو‬ ‫لە ورمێ‌ باڵو بكاتەوە‬ ‫«رۆژی كورد» باڵو بكاتەوە‪.‬‬ ‫دووه��ەم تایبەتمەندی سمكۆی شكاك ئەوە‬ ‫بوو كە هیچ دەرفەت و دەرەتانێكی لە كیس‬ ‫خ��ۆی ن��ەدەدا بۆ سەركەوتنی شۆڕشەكەی‬ ‫و ل��ە ه��ەم��ان كاتیشدا زەب���ری زۆر توندی‬ ‫لە حكوومەتی ت��اران دەوەش��ان��د‪ .‬سمكۆ بۆ‬ ‫یەكخستنی نەتەوەی كورد‪ ،‬ساڵی ‪ 1922‬چوو‬ ‫بۆ سلێمانی و چاوی بە شێخ مەحموود كەوت‬

‫و هەوڵیان دا پێكەوە جوواڵنەوەی كورد لە هەر‬ ‫دوو واڵت لێك نزیك بكەنەوە و ئامانجەكانیان‬ ‫یەكگرتوو بكەن‪.‬‬ ‫ه��ەروەه��ا سمكۆی شكاك ب��ۆ سەركەوتنی‬ ‫خەباتی رزگاریخوازیی نەتەوەیی پێوەندی‬ ‫قووڵی لەگەڵ سەركردە و رێبەرانی نەتەوەیی‬ ‫پارچەكانی دی��ك��ەی ك��وردس��ت��ان وەك شێخ‬ ‫عەبدولسەالم بارزانی‪ ،‬سەید تەها شەمزینی‬ ‫و بەدرخانەكان هەبوو و ئەو پێوەندییە قوواڵنە‬ ‫ئ��اس��ۆی ب��ی��ری ن��ەت��ەوەی��ی «سمكۆ»یان‬ ‫بەرفراوانتر كردبوو‪.‬‬ ‫سمكۆ ل��ە ب���اری دیپلۆماسیشەوە هەوڵی‬ ‫ب��ەرچ��اوی دا ل��ەگ��ەڵ بەشێك ل��ە واڵتانی‬ ‫زلهێزی ئ��ەوك��ات پ��ێ��وەن��دی داب��م��ەزرێ��ن��ێ‌ و‬ ‫بەتایبەت داوای پیادەكردنی ‪ 14‬مادەكەی‬ ‫سەرۆك كۆماری ئەمریكا‪ ،‬ویلسۆنی دەكرد كە‬ ‫بەندەكانی دەربارەی ئازادی مافی بڕیاردانی‬ ‫چارەنووس بۆ نەتەوەكانی ژێردەست بوو‪.‬‬ ‫رەزاخان جوواڵنەوەی سمكۆی بە كۆسپێكی‬ ‫سەر رێگای خۆی دەزانی چوونكە دەیهەویست‬ ‫دەسەاڵتێكی بەهێزی ناوەندی لە ئێراندا پێك‬ ‫بهێنێ‌‪ .‬بۆیە لە رۆژی ‪31‬ی جۆزەردانی‬ ‫ساڵی ‪1309‬ی هەتاویدا بە دانانی پیالنێك‬ ‫بۆ وتووێژكردن‪ ،‬سمایل ئاغای بۆ شاری شنۆ‬ ‫بانگهێشت كرد بەاڵم ناجوامێرانە شەهیدی‬ ‫ك��رد‪ .‬لەو رۆژەدا ئەستێرەی سەركردەیەكی‬ ‫خەباتی رزگاریخوازیی نەتەوەیی ئاوا بوو‪،‬‬ ‫بەاڵم هەر لەو رۆژدا رێبەرێك لە دایك بوو‪ ،‬كە‬ ‫ئااڵهەڵگری دێموكراسی و خەباتی نەتەوەیی‬ ‫بوو و بەری بە پچڕانی زنجیرەی خەباتەكانی‬ ‫رزگاریخوازیی نەتەوەی كورد گرت‪.‬‬

‫ئەو ئەفسەرە كوردانەی كە لە سەر رێبازی‬ ‫خۆیان پێداگر بوون‬ ‫شەهاب خالیدی‬ ‫رۆژی ‪19‬ی ژووئ��ەن��ی ساڵی ‪،1947‬‬ ‫چوار ئەفسەری نیشتمانپەروەری كورد‬ ‫ل��ە الی��ەن رێژیمی ئەوكاتی عێراقەوە‬ ‫ب��ە ت��اوان��ی ب��ەش��داری ل��ە بزووتنەوەی‬ ‫مافخوازیی گەلی ك��ورد و ب��ە هۆی‬ ‫ئ��ەوەی كە ئامادە نەبوون لە خزمەتی‬ ‫دەسەاڵتێكدا بن كە دژی نەتەوەیەكەیان‬ ‫سیاسەتی سەركوت بە كار دێنێ لەسێدارە‬ ‫دران‪.‬‬ ‫ئ��ەو چ��وار ئەفسەرە ك��وردە ه��ەر دوای‬ ‫جیابوونەوە لە ئەرتەشی عێراق هەیئەتێكیان‬ ‫پێك هێنا و داواكانی گەلی كوردیان لە‬ ‫چەند خاڵێكدا وەكوو داخوازنامە پێشكەش‬ ‫بە دەسەاڵتی بەغدا ك��رد‪ ،‬ب��ەاڵم دوای‬ ‫ئەوەی كە بۆیان دەركەوت كە دەسەاڵتی‬ ‫بەغدا نایهەوێ پرسی ك��ورد چارەسەر‬ ‫بكا و هەوڵ دەدا كە بارزانییەكان ناچار‬ ‫بە دانانی چەكەكانیان و دەستهەڵگرتن‬ ‫لە خەبات و تێكۆشان بكا‪ ،‬رووی��ان لە‬ ‫كوردستانی ئێران كرد و بۆ پاراستنی‬ ‫كۆماری كوردستان لە هیچ فیداكاری‬ ‫و لەخۆبردووییەك خەمساردییان نەكرد‪.‬‬ ‫ئ��ەو ئەفسەرە ك��وردان��ە لە سەردەمێكدا‬ ‫ل��ە ئ��ەرت��ەش��ی ع��ێ��راق جیا ب��وون��ەوە كە‬ ‫ب��ە هیچ ش��ێ��وەی��ی��ەك چاوەڕوانییەكی‬ ‫وەه��ا لە ئەفسەرانی پایەبەرز نەدەكرا‪.‬‬ ‫لە الیەكی دیكەوە ئەوكات سەردەمی‬ ‫شەڕی دووهەمی جیهانی بوو و بریتانیا‬ ‫دەس��ەاڵت��داری راستەقینەی عێراق بوو‬ ‫و بڕیار زیاتر لە دەستی ئ��ەو واڵتەدا‬ ‫ب���وو ت��ا ل��ە دەس��ت��ی حكوومەتەكەی‬

‫ن��ووری سەعید‪ .‬هەروەها بەرژەوەندیی‬ ‫ب��ری��ت��ان��ی��ای��ی��ەك��ان ل��ە دۆستایەتیكردن‬ ‫لەگەڵ عەرەبە دەسەاڵتدارەكاندا بوو تا‬ ‫كوردەكان‪.‬‬ ‫دوای تێكچوونی كۆماری كوردستان‪،‬‬ ‫مەال مستەفا بارزانی و هاوڕێیانی دوای‬

‫ئەو ئەفسەرە‬ ‫كوردانە لە‬ ‫سەردەمێكدا لە‬ ‫ئەرتەشی عێراق‬ ‫جیا بوونەوە كە‬ ‫بە هیچ شێوەییەك‬ ‫چاوەڕوانییەكی‬ ‫وەها لە‬ ‫ئەفسەرانی‬ ‫پایەبەرز نەدەكرا‬ ‫چەند شەڕیكی گەورە لەگەڵ هێزەكانی‬ ‫ئ��ێ��ران و ب��ە خوڵقاندنی حەماسەیەكی‬ ‫كەموێنە ت��وان��ی��ان ل��ە چ��ۆم��ی ئەرەس‬ ‫تێپەڕن و خۆیان بگەیێننە خاكی رووسیە‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەو چوار ئەفسەرە كوردە لەگەڵ‬

‫شێخ ئەحمەدی بارزانی و چەندین كەسی‬ ‫دیكە روویان لە عێراق كردەوە و دەوڵەتی‬ ‫ناوەندیی عێراق ئەو چوار ئەفسەرەی لە‬ ‫رۆژی ‪19‬ی ژووئەنی ‪ 1947‬لە سێدارە‬ ‫دا‪ .‬تەرمی موحەمەد قودسی و موستەفا‬ ‫خۆشناو بۆ شاری سلێمانی و تەرمی‬ ‫عیزەت عەبدولعەزیز بۆ شاری ئامێدی‬ ‫و تەرمی خەیروڵاڵ عەبدولكەریمیش بۆ‬ ‫شاری هەولێر بەرێ كران‪.‬‬ ‫ئەوكات خەڵكی كوردستانی عێراق بۆ‬ ‫رێزلێنان لە خەبات و تێكۆشانی ئەو‬ ‫نەمرانە و بۆ سەلماندنی ئەو راستییە كە‬ ‫ئەوان درێژەدەری رێگای پڕ لە سەروەریی‬ ‫شەهیدەكانیان دەب���ن‪ ،‬ب��ە هەڵوێست و‬ ‫دژك����ردەوە و خۆپێشاندانی بەرفراوان‬ ‫ئ��ەو ك��ردەوەی��ەی حكومەتی ناوەندییان‬ ‫م��ەح��ك��ووم ك���رد و ب��ە پێشوازییەكی‬ ‫گەرمەوە تەرمی ئەو شەهیدانەیان بەرەو‬ ‫ئارامگای هەتا هەتایی بەرێ كرد‪.‬‬ ‫ئەو چوار ئەفسەرە ك��وردە بەو خزمەتە‬ ‫گەورەیەی كە بە كۆماری كوردستانیان‬ ‫ك��رد و ب��ەو وەسیەتنامەیەی ك��ە تێدا‬ ‫هانی الوانی كوردیان دا كە نابێ دەست‬ ‫ل��ە خ��ەب��ات و تێكۆشان ب��ۆ رزگاریی‬ ‫نەتەوەكەیان هەڵگرن‪ ،‬سەلماندیان كە تا‬ ‫چەند لەسەر رێبازی كوردایەتی سوورن‬ ‫و بە شانازییەوە مەرگی سەربەرزانە لە‬ ‫پێناو رزگ��اری��ی نیشتمانە جوانەكەیان‬ ‫ه��ەڵ��دەب��ژێ��رن‪ ،‬ب��ۆی��ە ن���او و ی��ادی��ان بۆ‬ ‫هەتاهەتایە لە نێو الپەڕەكانی مێژووی‬ ‫كورددا بە گەشاوەیی و لە دڵی رۆڵەكانی‬ ‫ن��ەت��ەوەی ك���ورددا بۆ هەمیشە زیندوو‬ ‫دەمێنێتەوە‪.‬‬


‫ژمارە ‪ 583‬ـ ‪20‬ی ژووئەنی ‪2012‬‬

‫‪11‬‬

‫ژیانی ئەمڕۆی خەڵك لە سێبەری كۆماری ئیسالمیدا‬

‫پەیام‬ ‫ل��ە ك��ێ��ش��ە ئ��اب��ووری��ی��ەك��ان��ی واڵتاندا‬ ‫قۆناخگەلێك دێتە پێشەوە كە پڕۆسەی‬ ‫ئابووری و ب��واری ب��ازاڕ دەكەوێتە نێو‬ ‫ق��ەی��ران‪ ،‬كێشەگەلێكی وەك ئاوسانی‬ ‫ئابووری یان وەستانی ئابووری و یان‬ ‫ه��ەر گرفتێكی دی��ك��ە ك��ە ئەگەری‬ ‫ه���ات���ن���ەئ���ارای ه���ەی���ە‪ .‬ل���ە زۆرب����ەی‬ ‫ئابوورییەكانی جیهاندا ئەم قەیرانانە‬ ‫ه��ەرچ��ەن��د م��اوە ج��ارێ��ك دێتە پێش و‬ ‫ب��ەرپ��رس��ان و ئ��اب��ووری��زان��ان��ی واڵتانی‬ ‫قەیرانلێدراو بە گرتنەبەری رێوشوێنی‬ ‫گ��ون��ج��او ب��ۆ نەهێشتنی كێشەكانی‬ ‫ئ��اب��ووری دەك��ەون��ە خ��ۆ و ل��ە ئاكامدا‬ ‫پاش چەند ماوەیەك قەیران لە پڕۆسەی‬ ‫ئابووریدا تێپەڕ دەبێت و رەوڕەوەی ژیانی‬ ‫خەڵك دەكەوێتەوە سەر باری بااڵنس و‬ ‫ئاسایی خ��ۆی‪ .‬ب��ەاڵم لە واڵتگەلێك‬ ‫كە بەرپرسانی ئابووری بەپێی توانایی‬ ‫و لێهاتوویی نەچوونەتە سەر كورسی‬ ‫پۆست و مەقام‪ ،‬نەتەنیا ئابووری خاوەنی‬ ‫هێمنایەتی و باری نۆرماڵ و ئاسایی‬ ‫نیە‪ ،‬بەڵكوو لە بنەمادا ئ��اب��ووری بە‬ ‫بەردەوانی لە نێو قەیراندا بەسەر دەبات و‬ ‫هەر وەك نەخۆشییەكی بێ‌چارەسەر‪،‬رۆژ‬ ‫ل���ەدوای رۆژ ل��ە جیاتی باشتربوون‪،‬‬ ‫زیاتر بە ئاراستەی خراپبووندا دەچێت‪.‬‬ ‫ئابووری ئێرانی ژێرچەپۆكی كۆماری‬ ‫ئیسالمیش‪ ،‬لەو شێوە ئابوورییانەیە كە‬ ‫ل��ە ب��ن��ەڕەت��دا وەك منداڵێكی سەقەت‬ ‫هاتۆتە دنیا و بەرپرسانی ئەم بوارە لە‬ ‫نێو رێژیمدا نەتەنیا رێگەچارەیەكیان بۆ‬ ‫نەهێشتنی قەیرانە ئابوورییەكانی واڵت‬ ‫نەدۆزیوەتەوە‪ ،‬بەڵكوو بە پێچەوانەش بە‬ ‫هۆی ناشارەزایی و گرتنەدەستی جڵەوی‬ ‫ئابووریی واڵت لە الی��ەن كەسانێكی‬ ‫ناشارەزا و بێئەزموون‪ ،‬قەیران بە دوای‬ ‫ق��ەی��ران تووشی ئابووریی واڵت بووە‬ ‫و ه��ەردەم بارودۆخی ئابووریی واڵتی‬ ‫بەرەو تێكڕمانی زیاتر بردووە‪ .‬لەو نێوەدا‬ ‫سەرباری هەموو گرفتەكانی ئابووریی‬ ‫نەخۆشی ئێران كە لەسەر نەوت بنیات‬ ‫ن���راوە‪ ،‬ل��ە س��اڵ ونیوێك لەمەوبەرەوە‬ ‫پالنی بە‌ناو ئامانجداركردنی یارانەكان‬ ‫ل��ە الی���ەن دەوڵ��ەت��ی ئ��ەح��م��ەدی نەژاد‬ ‫كەوتۆتە گەڕ كە بۆتە دەردی سەرباری‬ ‫ه��ەم��وو دەردەك��ان��ی ئ��اب��ووری��ی واڵت‪،‬‬ ‫بەاڵم لە نێو هە‌موو ئەو بێبەرنامەیی‬ ‫و ش��ێ��واوی��ی��ەی ك��ە ل��ە نێو ئابووریی‬ ‫ئێراندا هەیە‪ ،‬چین ‌و توێژ‌‌ ه��ەژار و‬ ‫مامناوەندییەكانی كۆمەڵگای ئێران‬ ‫سەرەكیترین قوربانییانی ئەم سیستمەن‬ ‫ك��ە رۆژ ل���ەدوای رۆژ ژیانیان زیاتر‬ ‫لێ تاڵ دەبێت‪ .‬بەسەرنجدان بە گرانی‬ ‫ل��ەرادەب��ەدەری پێداویستییەكانی ژیان‬ ‫لە ئێرانی ئەمڕۆكەدا و خراپتربوونی‬ ‫رۆژ ل����ەدوای رۆژی ب���اری ژیانی‬ ‫خ��ەڵ��ك ب��ە ت��ای��ب��ەت ل��ە ك��وردس��ت��ان كە‬ ‫بە‌ چەندقات زی��ات��رە‪ ،‬رێپۆرتاژێكمان‬ ‫ل��ەگ��ەڵ چ��ەن��د ك��ەس ل��ە خەڵكی نێو‬ ‫شارەكانی كوردستان پێك هێناوە كە‬ ‫لێرەدا پوختەی ئەم راپۆرتەتان ئاراستە‬ ‫دەكەین تا لە زمان ئەوانەوە بارودۆخی‬ ‫ئەمڕۆی ژیانی خەڵك چاكتر هەست‬ ‫پێ بكەین‪ .‬بۆ ئەم رێپۆرتاژە لەگەڵ‬ ‫دوو بەرێز بە ناوەكانی كەریم‪ 22 ،‬ساڵ‬

‫و عەلی‪ 40 ،‬ساڵ و خانمێكی هێژا‬ ‫بە ناوی میدیا پرسیارەكانمان هێناوەتە‬ ‫گۆڕێ كە سەرنجتانی بۆ رادەكێشین‪.‬‬ ‫جێگای ئاماژەیە كە بە ه��ۆی باری‬ ‫ئەمنییەتی‪ ،‬لە ناوی خ��وازراو بۆ ئەو‬ ‫بەرێزانە كەڵكمان وەرگرتووە‪.‬‬ ‫ل��ەس��ەرەت��ادا پرسیارەكانم ب��ەو پرسیارە‬ ‫گشتییە دەست پێدەكەم كە بارودۆخی‬ ‫ژیان لە ئەمڕۆكەدا لە باری ئابوورییەوە‬ ‫چۆنە؟ كاك كەریم كە وەك خۆی دەڵێ‌‬ ‫تا نزیك بە مانگێك لەمەوبەر دووكانێكی‬ ‫پ��ڕۆت��ۆی��ن ف��رۆش��ی ه��ەب��ووە‪ ،‬ب��ەاڵم بە‬ ‫ێب��ازاڕی كۆی‬ ‫ه��ۆی ق���ەرزداری و ب�� ‌‬ ‫كردووەتەوە‪ ،‬لەواڵمدا دەڵێ‌‪« :‬كاكە جا‬ ‫مەگەر بۆ خەڵك جیا لە باری ئابووریی‬ ‫ئەمڕۆكە شتێكی‌ تر بوونی هەیە؟!!‬ ‫ئەمڕۆكە بە‌داخەوە ژیان بۆ خەڵك تەنیا‬ ‫بۆتە ئەوەی كە لە سەرلەبەیانییەوە تا‬ ‫نیوەشەو بۆ پەیداكردنی پاروە نانێك بێن‬ ‫و بچن تا جەمێك بە تێری سەر لەسەر‬ ‫بالنج دابنێن‪ ،‬مەگەر لە ژێر سایەی‬ ‫ك��ۆم��اری ئیسالمیدا دەك���رێ باسی‬ ‫ب��اش��ی ب���اری ئ��اب��ووری ب��ك��ەی��ن‪ ،‬رۆژ‬ ‫ل��ەدوای رۆژ وەزعەكە خراپتر ئەبێت‪.‬‬ ‫قیمەتی ه��ەم��وو شتێك رۆژ لەدوای‬ ‫رۆژ گ��ران��ت��ر‪،‬دەرام��ەدی��ش كە دەبەری‬ ‫م��رم ئ��اوا زۆر!!! كاكە بە خ��ودای بە‬ ‫چەند نەفەران لە ماڵێكیدا كارێ بكەن‬ ‫هێشتا بە‌ دژواری دەتوانن فریای خەرج‬ ‫و مەخاریجیان بكەون‪ ».‬كاك عەلی‬ ‫كە میوەفرۆشی هەیە‪ ،‬لە واڵمی ئەو‬ ‫پرسیارەدا دەڵێت‪« :‬گرانی تەنگی بە‬ ‫خەڵك هەڵچنیوە‪ ،‬ئەو بێكارییەش كە‬ ‫بۆتە دەردی سەرباری هەموو دەردان‪،‬‬ ‫ماڵ نیە كە یەك ‪،‬دوو كەسی لە ماڵدا‬ ‫بێكار نەبن‪ .‬زۆربەشیان خوێندەوار و‬ ‫ئەو كەسانەن كە بە‌‌رەنج و شەونخوونی‬ ‫دەرسیان خوێندووە و لە زانستگا تەواو‬ ‫بوونە‪ ،‬ئێستاكە شەووڕۆژ چاویان لەوەیە‬ ‫كە دەنگێك یا هەوالێكی دڵخۆشكەر بۆ‬ ‫كار ببیسن‪ .‬كاكە بێدەرامەدی وای لە‬ ‫خەڵك كردووە كە تەنانەت لە تاقەتیاندا‬

‫نیە كە پێداویستییەكانی خۆیان بكڕن‪،‬‬ ‫ئێستاكە وای لێ ه��ات��ووە بۆ نموونە‬ ‫خەڵك مەجبوورە بە جێگای كڕینی‬ ‫چەند كیلۆ میوە بۆ ماڵەوە وەك زێڕ‪،‬‬ ‫ئەشێ بە چەندسەد گڕەم پێداویستی‬ ‫خواردنی بەرێتەوە و تەنیا نەوسی پێ‬ ‫كوێر كاتەوە‪ ».‬خاتوو میدیا كە گوڵساز‬ ‫و گوڵفرۆشە‪ ،‬لە واڵمی پرسیارەكەدا‬ ‫دەڵێت‪« :‬ژیان ئەمڕۆكە زۆر سەخت و‬

‫لە ساڵ ونیوێك‬ ‫لەمەوبەرەوە‬ ‫پالنی بە‌ناو‬ ‫ئامانجداركردنی‬ ‫یارانەكان لە‬ ‫الیەن دەوڵەتی‬ ‫ئەحمەدی نەژاد‬ ‫كەوتۆتە گەڕ‬ ‫كە بۆتە دەردی‬ ‫سەرباری هەموو‬ ‫دەردەكانی‬ ‫ئابووریی واڵت‬ ‫دژوار بووە‪ ،‬من كە بە خۆم و هاوسەرەكەم‬ ‫ك��ار دەك��ەی��ن ئ��ەگ��ەر ئ��اگ��ام��ان لەخۆ‬ ‫نەبێت ژیان بەڕێوە ناچێت‪ ،‬لەحاڵێكدا‬ ‫ه��ەردووك��م��ان دەرچ���ووی زانستگاین‪،‬‬ ‫بەاڵم بەداخەوە تا ئێستا هیچ چەشنە‬ ‫دامەزران و كارێك بۆمان بوونی نیە و‬ ‫بە كاركردنی ناو بازار بژێوی ژیانمان‬ ‫دابین ئەكەین‪».‬‬

‫لە پرسیارێكی‌ دیكەدا لە هەر سێكیان‬ ‫دەپ��رس��م «را و بۆچوونتان لە بارەی‬ ‫یارانەكانەوە چییە و ئایا قەرەبووی ئەو‬ ‫گرانییە دەكاتەوە كە باسی دەكەن؟»‪.‬‬ ‫ك��اك كەریم دەڵێت‪« :‬كاكە یارانەكان‬ ‫وەك دەهۆڵێك وایە كە لە دوورەوە دەنگی‬ ‫خۆشە و ئەگینا نەتەنیا نەبۆتە هۆی‬ ‫باشتربوونی ژی��ان��ی خ��ەڵ��ك بەڵكوو‬ ‫ب��ە پ��ێ��چ��ەوان��ەش��ەوە ژی��ان��ی خەڵكی‬ ‫خراپتر كردووە‪ ،‬كاتێك قیمەتی هەموو‬ ‫شتێك چەندین ب��ەراب��ەر چۆتەسەرەوە‪،‬‬ ‫یارانە‌‌یەكی چەندهەزار تمەنی چۆن‬ ‫دەت���وان���ێ���ت ب��ۆش��ای��ی ژی���ان���ی خەڵك‬ ‫پ��ڕ ب��ك��ات��ەوە‪ .‬ئ��ەم ی��اران��ەی��ە تەنانەت‬ ‫ب��ەش��ی ق��ەب��زی ئ��او و ب��رق و گ��از و‬ ‫تەلەفوونیش ناكات‪ ،‬چ بگا بەوەی كە‬ ‫یارمەتیدەرێك بێت لە باقی بەشەكانی‬ ‫ژیانی خەڵك‪ ».‬كاك عەلی لەم بارەوە‬ ‫دەڵێت‪« :‬هەر ئینسانێكی ئاقڵ دەزانێت‬ ‫كە ئ��ەوە تەنیا سەرقاڵكردنی خەڵكە‪،‬‬ ‫ئەگینا كاتێك دەوڵەت پێشتر بۆ بڕێك‬ ‫شتومەك یارانەی د‌‌ەدا تا بە‌ هەرزانتر‬ ‫بكەوێتە بەر دەستی خەڵك و ئەمڕۆك‬ ‫هاتووە و ئەو بڕە پووڵەی كە بۆ ئەو‬ ‫كارەی تەرخان دەكرد داوییەتە دەست‬ ‫خەڵك و دەڵێت بۆ خۆتان بچن لە ناو‬ ‫ب��ازاڕ بیكڕن‪ ،‬ئەوە چ چاكسازییەكی‬ ‫ئابوورییە‪ ،‬جگە ل��ەوەی كه وەك ئەوە‬ ‫وایە كە تا دوێنێ سەرپەرەستی ماڵێك‬ ‫بۆ خۆی دەچ��ووە ب��ازاڕ و پێداویستی‬ ‫ب���ۆ ب��ن��ەم��اڵ��ەی دەك�����ڕی ئەوڕۆكە‬ ‫پووڵێكی بە چەند قات كەمتر دەدات‬ ‫بە منداڵەكانی و دەڵێت بڕۆن بۆ خۆتان‬ ‫بیانكڕن تا شتێكیشی لە گیرفانیدا‬ ‫بمێنێتەوە‪ ،‬ئەوە لە حاڵێكدایە كە هەزار‬ ‫منەت بەسەر خەڵكدا دەكات‪ ،‬رۆژ نیە‬ ‫بەرنامەیەك نەخاتە گەڕ تا یارانەی‬ ‫كۆمەڵێك ل��ە خەڵك ببڕێت‪ ،‬ه��ەر لە‬ ‫چەند حەوتووی رابردوودا بوو كە گوایا‬ ‫كورتەنامەی بۆ دەوڵەمەندەكان ناردبوو‬ ‫كە بچن و پاشگەزبوونەوەی خۆیان لە‬ ‫وەرگرتنی یارانە‌كان رابگەیەنن‪ .‬بەاڵم‬

‫ب��اوەڕ كەن زۆرب��ەی ئەو كەسانەی كە‬ ‫كورتەنامەیان ب��ۆ هاتبوو موحتاجی‬ ‫نانی شەویان بوون‪ ».‬خاتوو میدیا لە‬ ‫واڵمی ئەم پرسیارەدا دەڵێت‪« :‬یارانە‌‌كان‬ ‫نەتەنیا هیچ كاریگەرییەكی باشیان‬ ‫نەبووە لەسەر ژیانی خەڵك بەڵكوو بە‬ ‫ڕوون��ی��ی��ەوە‪ ،‬وەزع���ی خەڵكیان خراپتر‬ ‫ك���ردووە ‪.‬گ��ران��ی ب��ە دەسپێكی دانی‬ ‫یارانەكان چەندین بە‌رابەر زیاتر بوو‪.‬‬ ‫ئەمڕۆكە زۆرب��ەی هەرە زۆری خەڵك‬ ‫دەڵێن كە حاشا لە یارانە‌‌كان‪ ،‬دەوڵەت‬ ‫ب��ا ن��ە‌ ی��اران��ەم��ان ب��دات��ێ و ن��ە شتمان‬ ‫لەسەر وا گران بكات‪ .‬ئەڵبەتە ئەوە بۆ‬ ‫هەمووان ئاشكرایە كە تەنیا یارانەكان‬ ‫ن��ی��ە ك��ە ب��ۆت��ە ه���ۆی گ��ران��ی‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەڕێوەچوونی یاسای بەناو یارانەكان‬ ‫كاریگەریگەلێكی زۆری هەبووە‪».‬‬ ‫دواجار ئەم پرسیارەمان رووبەڕوو كردنەوە‬ ‫كە «باشە بەم پێیە‪ ،‬ئەدی بۆ خەڵك‬ ‫چ ناڵێن؟ بۆ ناڕەزایەتی دەرنابڕن؟»‪.‬‬ ‫كاك كاریم لە وەاڵم��دا دەڵێت‪« :‬كاكە‬ ‫خ��ەڵ��ك��ی��ان چ��اوت��رس��ێ��ن ك�����ردووە‪ ،‬هەر‬ ‫ك��ەس چووكەترین ئیعتراز بكات بە‬ ‫چەندین سال دەبێ لە گۆشەی زینداندا‬ ‫ب��ێ��ت‪ ،‬ئ��ە‌ڵ��ب��ەت��ە درووس���ت���ە ك��ە ئە‌وان‬ ‫بەزەبروزەنگن‪ ،‬بەاڵم خەڵك لەدەرفەتێك‬ ‫ئە‌گەڕێن‪ ،‬ئەشێ لە شارە گەورەكانەوە‬ ‫دەست پێبكەن‪ .‬ئەگەر لە تاران و تەورێز‬ ‫و مەشهەد و ئیسفەهان خەڵك دەنگ‬ ‫هەڵنەبڕن‪ ،‬خەڵكی ش��ارە چووكەكان‬ ‫هەرچی بكەن فەورەن سەركوت ئەكرێن‪،‬‬ ‫بریا خەكی شارەكانی ‌تری ئێران بەقەد‬ ‫ن��ی��وەی خەڵكی ك���ورد ناڕەزایەتییان‬ ‫هەبا‪ ».‬كاك عەلی لەواڵمدا دەڵێت‪:‬‬ ‫«كاكە خەڵك وەك بۆشكەی باڕووتی‬ ‫لێ هاتووە‪ ،‬ئیتر گەیشتۆتە ئێسقانیان‪،‬‬ ‫ئەگەر ه��ەروا بچێتە پێش‪ ،‬دڵنیام بە‬ ‫زوویی گڕ دەگرن‪ ،‬رێژیم هەرچەندەش‬ ‫بە زەبر‌وزەنگ بێت‪ ،‬مەجبوورە ئەمجارە‬ ‫چۆك دادات‪ ،‬ئیتر ناتوانێت ئەمجارە‬ ‫بڵێ ئ��ەو خەڵكە ل��ە الی��ەن ئیسرائیل‬ ‫و ئەمریكا دن��ە دراون‪ ،‬چوونكە ئەوە‬ ‫ك��ێ��ش��ەی ن��ان��ە‪ ،‬ب��رس��ێ��ت��ی ت��ەن��گ��ی بە‬ ‫خەڵك هەڵچنیوە‪ ،‬ئەگەر سەیرێكی نێو‬ ‫شارەكانی كوردستان بكەین ئەبینین‬ ‫كە رێژەیەكی زۆر سواڵكەر و بێماڵ‬ ‫وحاڵ ت��ەواوی ئێرانی داگرتووە‪ ،‬ئەوە‬ ‫نیشان ئ���ەدات ك��ە رۆژ ل���ەدوای رۆژ‬ ‫ب��اری ژیانی خەڵك لە ت��ەواوی ئێران‬ ‫خراپتر ئەبێت و خەڵكێكی زیاتر سفرەی‬ ‫ماڵەكانیان بێ‌نان‌ ئەمێنێتەوە‪ ».‬میدیا‬ ‫خانم لەم بارەوە دەڵێت‪« :‬خەڵك ناڕازییە‬ ‫ب��ەاڵم رێژیم خەڵكی وا سەرگەرمی‬ ‫پ��ەی��داك��ردن��ی پ���اروە نانێك ك���ردووە كە‬ ‫زۆر كەس ئەگەر رۆژان��ە كار نەكات‬ ‫شەو ئەشێ برسی بخەوێت‪ ،‬هەر ئەوە‬ ‫وای ك��ردووە كە زۆر خەڵكی ئاسایی‬ ‫خۆیان لە ناڕەزایەتیدەربڕین بپارێزن و‬ ‫سەرقاڵی ژیانی نەمرنەژی خۆیان بن‪.‬‬ ‫دەمێنێتەوە توێژی رووناكبیر و چاالكی‬ ‫سیاسی كە دەنگ هەڵدەبڕن فەورەن بە‬ ‫بیانووی جۆراجۆر راپێچی زیندانەكان‬ ‫ئەكرێن‌‪ ،‬بەاڵم خەڵك هەر هیوادارە بە‬ ‫باشتربوونی ژی��ان��ی و گ��ۆڕان��ی ئەم‬ ‫دەسەاڵتە ناالیقە‪».‬‬

‫بۆ هاوكاریی زیاتری هێزە دێموكرات و پێشكەوتووەكانی ئێران تێبكۆشین‬


‫رۆژنامەی «كوردستان» و ماڵپەڕەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‬ ‫لە تۆڕی جیهانیی ئینتێرنێتدا‪:‬‬ ‫‪http://www.pdki.org‬‬ ‫‪pdkiran@club-internet.fr‬‬

‫‪www.kurdistanmedia.com‬‬ ‫‪info@kurdistanmedia.com‬‬

‫‪Organ of the Central Committee of Democratic Party of Iranian Kurdistan‬‬ ‫‪No: 583 20 June 2012‬‬

‫كۆماری ئیسالمی لەسەر ئێعدامەكانی دەیەی ‪ 60‬دادگایی دەكرێ‌‬ ‫ناوەندی مافی مرۆڤی رێكخراوی لێبوردنی‬ ‫نێونەتەوەیی لە لەندەن لە رۆژی دووشەممە‪،‬‬ ‫‪29‬ی ج��ۆزەردان��ەوە بۆ م��اوەی چ��وار رۆژ‪،‬‬ ‫م��ی��وان��داری��ی گ��رووپ��ێ��ك ل��ە م��اف��پ��ەروەران و‬ ‫چ��االك��ان��ی س��ی��اس��ی و م��ەدەن��ی��ی ئێرانی‬ ‫ێ كۆماری‬ ‫و غەیرەئێرانییە ك��ە دەی��ان��ه��ەو ‌‬ ‫ئیسالمیی ئێران بە هۆی ئەو ئێعدامانەی لە‬ ‫دەیەی ‪1360‬ی هەتاویدا بەڕێوەی بردوون‪،‬‬ ‫دادگایی بكەن‪ .‬ئەم دادگایە لە ژێر ناوی‬ ‫«كەمپەینی خەڵكی ئێران تریبیوناڵ» و بە‬ ‫شێوەیەكی سەمبولیك بەڕێوە دەچێ‌‪.‬‬ ‫ئ��ەم گ��رووپ��ە ل��ە پ��ای��ی��زی س��اڵ��ی ‪2007‬ەوە‬ ‫چاالكیی خۆی راگەیاندووە و ئەو جۆرەی‬ ‫لە ماڵپەڕەكەیاندا ه��ات��ووە‪« ،‬ئ��ەم دادگایە‬ ‫سەمبولیكە و ل��ە ت��ەواوەت��ی��ی خ��ۆی��دا لە‬ ‫یاسامەندییەكانی دادگ��ای بێرتراند راسێل‬ ‫پێڕەوی دەكات‪».‬‬ ‫راسێل‪ ،‬نووسەری ناوداری بریتانیایی هاوڕێ‬ ‫لەگەڵ ژان پۆل سارتێر‪ ،‬نووسەر و بیرمەندی‬ ‫فەڕانسەوی لە ساڵی ‪1965‬دا‪ ،‬دادگایەكی‬ ‫سەمبولیكیان دژی جینایەتەكانی ئامریكا‬ ‫ێ خست‪.‬‬ ‫ل��ە رەوت���ی ش��ەڕی ڤیتنامدا وەڕ ‌‬ ‫ئەو دادگایە كە دوو ساڵی خایاند‪ ،‬سەرنجی‬ ‫بیروڕای گشتیی جیهانی زیاتر لە رابردوو‬ ‫بەرەو شەڕی ڤیتنام و ئەو جینایەتانەی لەو‬

‫شەڕەدا دەكران‪ ،‬راكێشا‪.‬‬ ‫بەڕێوەبەرانی كەمپەینەكە‬ ‫رای���ان���گ���ەی���ان���دووە كە‬ ‫ل������ەب������ەر ن����ەب����وون����ی‬ ‫ئیمكانی بەڕێوەبردنی‬ ‫دادگ���ای دادپەروەرانە‬ ‫و بێالیەنانە لە ئێراندا‬ ‫ل��ە الی���ەك���ەوە و لەبەر‬ ‫وەرنەگیرانی داواكاریی‬ ‫بنەماڵە و كەسوكاری‬ ‫ق����ورب����ان����ی����ی����ەك����ان����ی‬ ‫ئ��ێ��ع��دام��ەك��ان��ی دەیەی‬ ‫‪ 60‬ل��������ە دادگ����������ا‬ ‫ن��ێ��ون��ەت��ەوەی��ی��ەك��ان��دا لە‬ ‫الی��ەك��ی دی��ك��ەوە‪ ،‬وەها‬ ‫دادگایەكی سەمبولیك‬ ‫ب���ەڕێ���وە دەب�����ەن‪ .‬ئەوان‬ ‫رای��ان��گ��ەی��ان��دووە ك��ە ئەم‬ ‫دادگایە‪ ،‬كردەوەیەكی سیاسی نیە‪ ،‬بەڵكوو‬ ‫دادوەرییە‪.‬‬ ‫ب����ەڕێ����وەب����ەران����ی «ئ����ێ����ران تریبیۆناڵ»‬ ‫رایانگەیاندووە كە لە سەرەتادا داواكارییەكەیان‬ ‫ب��ۆ دادگ��ای��ی��ەك��ە ب��ردووەت��ە ب���ەردەم دادگای‬ ‫ێ سەرانی‬ ‫نێونەتەوەیی الهە تا بزانن ئایا دەكر ‌‬ ‫ك��ۆم��اری ئیسالمیی ئ��ێ��ران ل��ەم دادگایەدا‬

‫بەپێی دوایین راپۆرتی كومیساریای بەرزی‬ ‫پەنابەرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان‪،‬‬ ‫زۆربوونی ژم��ارەی پەنابەران و ئاوارەكان لە‬

‫دادگ��ای��ی بكرێن ی��ان ن��ا‪ .‬ب��ەاڵم زانییان كە‬ ‫دادگای الهە تەنیا دەتوانێ‌ ئەو جینایەتانە‬ ‫ت��اوت��وێ‌ ب��ك��ات ك��ە پ��اش دەستبەكاربوونی‬ ‫دادگاكە لە ساڵی ‪2002‬ەوە رووی��ان دابێ‌‪.‬‬ ‫هەڵبەت جگە لەمەیش‪ ،‬ئەندامنەبوونی ئێران‬ ‫لە دادگایی نێونەتەوەیی الهە بەربەستێكی‬ ‫دیكەی ب��ەردەم راكێشانی سەرانی كۆماری‬ ‫ئیسالمی بۆ ئەم دادگایەیە‪.‬‬

‫چاودێران لەسەر ئەو باوەڕەدان كە بەڕێوەبردنی‬ ‫ێ لە كۆكردنەوەی‬ ‫وەها دادگاگەلێك‪ ،‬دەتوان ‌‬ ‫بەڵگە ب��ە دژی دەس��ەاڵت��داران��ی كۆماری‬ ‫ئیسالمی یارمەتیدەر بن‪ ،‬بەڵگەگەلێك كە‬ ‫لە داهاتوودا دەكرێ‌ لە دادگا نێونەتەوەییەكان‬ ‫یان دادگاگەلێك كە پاش رووخانی كۆماری‬ ‫ئیسالمی بۆ ئ��ەو مەبەستە ب��ەڕێ��وە دەچن‪،‬‬ ‫بەكەڵك بن‪.‬‬

‫سەرچاوەی هەناردەكەری پەنابەران‬ ‫لە جیهاندا دەناسرێ‌‪.‬‬ ‫ب��ەپ��ێ��ی راپ���ۆرت���ی دۆیچەوێلە‪،‬‬ ‫قەیرانی مرۆیی لە لیبی‪ ،‬سوودان‪،‬‬ ‫سومالی‪ ،‬ئەفغانستان و ساحێلی‬ ‫ع��اج و واڵت��ان��ی دی��ك��ەی جیهان‬ ‫لە ساڵی ‪2011‬دا‪ ،‬ب��ووەت��ە هۆی‬ ‫پەنابەریی ‪ 800‬ه��ەزار ك��ەس كە‬ ‫ب��ە ه���ۆی ج���ۆراوج���ۆر ن��اچ��ار بە‬ ‫بەجێهێشتنی نیشتمانەكەیان بوون‪.‬‬ ‫ب��ەگ��ش��ت��ی‪ ،‬ژم����ارەی پەنابەران‪،‬‬ ‫ئ���اوارەك���ان و ئ���ەو ك��ەس��ان��ەی كە‬ ‫داوای پەنابەرییان لە واڵتانی دیكە‬ ‫كردووە لە كۆتایی ساڵی ‪2011‬دا‪،‬‬ ‫گەیشتووەتە پتر لە ‪ 5‬میلیۆن و‬ ‫‪ 420‬ه��ەزار كەس‪ .‬ئەمە زۆرترین ژم��ارە لە‬ ‫ی��ەك دەی��ەی راب���ردووە و ه��ەر ب��ەم هۆیەشەوە‬

‫رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەنیسبەت‬ ‫زۆربوونی رۆژ لەگەڵ رۆژ زیاتری پەنابەران‬ ‫و ئاوارەكان نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە‪.‬‬ ‫نزیك بە چوار لەسەر پێنجی پەنابەرانی جیهان‪،‬‬ ‫پەنایان وەبەر واڵتانی دراوسێی خۆیان بردووە‪.‬‬ ‫پاكستان بە وەرگرتنی ‪ 7/1‬میلیۆن پەنابەر‪،‬‬ ‫زۆرترین ژمارەی پەنابەرانی جیهانی تێدایە و‬ ‫لە نێوان واڵتانی پێشكەوتوو و پیشەسازیشدا‪،‬‬ ‫ئاڵمان مەزنترین خانەخوێی پەنابەرانە‪.‬‬ ‫ژم����ارەی ئ��اوارەك��ان��ی جیهانیش رووی لە‬ ‫زی���ادب���وون ك����ردووە و س��ەرج��ەم ئاوارەكانی‬ ‫پێنج ساڵی راب��ردوو لە سەرانسەری جیهان‪،‬‬ ‫گەیشتووەتە پتر لە ‪ 42‬میلیۆن كەس‪ .‬ئەم‬ ‫راپۆرتە هەروەها نیشانی دەدا كە ئەگەری‬ ‫گەڕانەوەی پەنابەران بۆ نیشتمانەكەیان‪ ،‬هەر‬ ‫ساڵەو كەمتر دەبێ‌‪.‬‬

‫ێ لە هاوینی ئەمساڵدا‪ ،‬زیاتر سوور هەڵگەراوە‬ ‫گۆلی ورم ‌‬ ‫گۆلی ورمێ‌ بۆ سێهەمین هاوینی یەك لەدوای یەك رەنگی‬ ‫س��وور هەڵگەڕا‪ ،‬ب��ەو جیاوازییەوە كە ئیمساڵ سەرانسەری‬ ‫گۆلەكەی گرتووەتەوە‪ .‬سوورهەڵگەڕانی رەنگی ئەم میراتە‬ ‫سرووشتییە‪ ،‬نیشانەی قەیراناویبوونی بارودۆخی گۆلەكەیە كە لە‬ ‫دەیەی رابردوودا رووبەڕووی زۆر كارەساتی سرووشتی بووەتەوە‪.‬‬ ‫بەشێك لەو كارەساتانە بە هۆی بێبەرنامەیی و كەمتەرخەمیی‬ ‫كاربەدەستانی كۆماری ئیسالمی و بەرپرسانی پێوەندیدار بە‬ ‫پاراستنی ئەو گۆلە رووی��ان داوە‪ .‬بەپێی راپۆرتی ‪،VOA‬‬ ‫قەیراناویبوونی ب��ارودۆخ��ی گۆلی ورم��ێ‌ كە ب��ەرەب��ەرە بەرەو‬ ‫وشكبوون دەڕوات‪ ،‬بە بڕوای كارناسان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی‬ ‫كارەساتێكی ژینگەیی لە ناوچەكەدا و ئاوارەبوون و كۆچكردنی‬ ‫‪ 13‬میلیۆن دانیشتووی ئەو ناوچەیەی لێدەكەوێتەوە‪ .‬رێكخراوی‬ ‫بەرنامەی پشتیوانی لە ژینگەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان‬ ‫كە لە گۆلی ورم��ێ‌ وەك��وو «یەكێك لە گۆلە پڕخوێكانی‬ ‫هەمیشەیی جیهان و گەورەترین گۆل لە رۆژهەاڵتی نێوەڕاست»‬ ‫ناوی بردووە‪ ،‬لە راپۆرتێكی تێروتەسەلدا كە لەم دواییانەدا باڵوی‬ ‫كردووەتەوە‪ ،‬رایگەیاندووە كە چارەنووسی ئەم گۆلە‪ ،‬پرسێكی‬ ‫جیهانییە‪.‬‬

‫باران‬

‫پرسی كورد لە توركیە‪ ،‬هەنگاوێك‬ ‫بەرەوپێشەوە‬

‫زۆربوونی بەرچاوی ژمارەی ئاوارەكان و پەنابەران لە جیهاندا‬

‫جیهاندا لە ساڵی ‪2011‬دا لە م��اوەی یەك‬ ‫دەیەی رابردوودا بێوێنە بووە و ئەفغانستانیش‬ ‫ه��ەر وەك���وو س��ااڵن��ی پێشوو‪ ،‬ب��ە مەزنترین‬

‫زایـــــەڵــــــــە‬

‫لەم رۆژانەدا شایەتی چەندین گۆڕانكاری نو ‌‬ ‫ێ‬ ‫لە پرسی كورد لە توركیە بووین‪ .‬گرینگترین‬ ‫گۆڕانكاری‪ ،‬ئازادبوونی ئامووزشی زمانی‬ ‫كوردی لە قوتابخانەكانی توركیە بوو كە لە‬ ‫الیەن رەجەب تەیب ئۆردۆغان‪ ،‬سەرۆكوەزیرانی‬ ‫ئەو واڵت��ەوە بە فەرمی راگەیەنرا‪ .‬ئەمە لە‬ ‫كاتێكدایە كە ئامووزشەكە لە چوارچێوەی‬ ‫یەكەی وانەیی دڵخوازانەدایە و حیزبی پارتی‬ ‫ئاشتی و دێموكراسی (‪ )BDP‬رایگەیاندووە‬ ‫كە ئەوە بەس نیە و پێویستە زمانی كوردی لە‬ ‫قوتابخانەكانی ناوچە كوردییەكاندا هەر وەك‬ ‫زمانی توركی بوترێتەوە و ببێ بە دووهەمین‬ ‫زمانی فەرمی ئەو واڵتە‪ .‬سەرەڕای ئەمەیش‪،‬‬ ‫ئ��ەگ��ەر ئ��اوڕێ��ك ل��ە راب����ردووی پرسی كورد‬ ‫ل��ەو واڵت��ە بدەینەوە‪ ،‬بۆمان دەردەك���ەوێ‌ كە‬ ‫وتنەوەی زمانی كوردی بە شێوەی فەرمی‬ ‫لە قوتابخانەكانی كوردستانی توركیەدا بە‬ ‫هەنگاوێكی مێژوویی دێتە ئەژمار‪ .‬ئەوە لە‬ ‫حاڵێكدایە كە چەند ساڵ دوای دامەزرانی‬ ‫كۆماری توركیە و سەقامگرتووبوونی‪ ،‬بوونی‬ ‫كورد حاشای لێدەكرا و كوردەكان بە توركی‬ ‫كێوی ناو دەب��ران‪ ،‬ئەو زیندانییە كوردانەی‬ ‫ك��ە توركییان ن��ەدەزان��ی‪ ،‬ئیزنیان ن��ەب��وو بە‬ ‫زمانی ك��وردی داكۆكی لە خۆیان بكەن و‬ ‫لە دەیەكانی هەفتا و هەشتای زایینییدا‪،‬‬ ‫ق��س��ەك��ردن ب��ە زم��ان��ی ك����وردی ل��ە شوێنە‬ ‫فەرمییەكاندا قەدەغە بوو‪ ،‬ئەرتەشی توركیە‬ ‫ئەوەندە رێچكەیەكی دەمارگرژانەی گرتبووە‬ ‫ب��ەر كە ه��ەڕەش��ەی لە ه��ەر دەوڵەتێكی ئەو‬ ‫واڵتە دەك��رد كە باسی كەچەمافێكی كورد‬ ‫بكات و كودتای لە دژ دەك��رد‪ .‬لەیال زانا‪،‬‬ ‫پارلمانتاری ك��ورد ل��ە نیوەڕاستی دەیەی‬ ‫ن���ەوەدی زانیینیدا‪ ،‬تەنیا لەبەر ئ��ەوەی لە‬ ‫پشت تریبۆنی پارلمانەوە بە زمانی كوردی‬ ‫قسەی كرد‪ ،‬خرایە بەندیخانەوە‪ ،‬بەاڵم هەنووكە‬ ‫قسەكردن بە زمانی كوردی لە پارلماندا بە‬ ‫ئ��ازاد راگەیەنراوە و تەنانەت چەند مانگ‬ ‫لەمەوبەر ژیاننامەی پارلمانتارەكانی سەر‬ ‫بە حیزبی ئاشتی و دێموكراسی بە زمانی‬ ‫ك����وردی ل��ە م��اڵ��پ��ەڕی ف��ەرم��ی پارلمانی‬ ‫توركیەدا باڵو كرایەوە‪.‬‬ ‫كوردەكان لە توركیە‪ ،‬نەتەوەی دووهەمن و‬ ‫پێویستە وەك���وو ن��ەت��ەوە ددان��ی��ان پێدابنرێ‌‬ ‫و داخ��وازی��ی��ە سیاسییەكەیان ك��ە بەگشتی‬ ‫خودموختاری لە ناوچە كوردنشینەكان و‬ ‫لە چ��وارچ��ێ��وەی ئ��ەو واڵت��ەدای��ە‪ ،‬وەدی بێ‌‬ ‫و ه��ەر بۆیە هێشتا رێگایەكی دوورودرێژ‬ ‫ل��ەب��ەر م���اوە‪ .‬ئ���ەوەی ك��وردەك��ان خوازیارین‬ ‫سنوورەكانی مافە فەرهەنگییەكانی وەك‬ ‫خوێندن بە زمانی زگماكی‪ ،‬دامەزراندنی‬ ‫تەلەفزیۆن بە زمانی كوردی‪ ،‬ئیزنی چاپ‬ ‫و باڵوكردنەوەی رۆژنامە بە زمانی كوردی‬ ‫و هتد تێدەپەڕێنێ‌ و دەچێنە نێو چوارچێوەی‬ ‫مافە سیاسییەكانەوە‪ ،‬چوارچێوەیەك كە هێشتا‬ ‫حیزبەكەی ئ��ۆردۆغ��ان خ��ۆی ل��ێ نادات‪.‬‬ ‫سەرەڕای ئەمەیش‪ ،‬توركیەی ئیمڕۆ بە هۆی‬ ‫كۆمەڵێك فاكتۆری نێوخۆیی و دەرەكییەوە‬ ‫دەركەكانی دێموكراسی بۆ ئاستێكی دیار لە‬ ‫چارەسەریی پرسی كورد ئاوەڵە كردووە و بە‬ ‫سەرنجدان بەو راستییەی كە ئەو فاكتۆرانە لە‬ ‫داهاتوو نەتەنیا لە هاوكێشەكەدا دەمێننەوە‪،‬‬ ‫بەڵكوو بە كاریگەرییەكەیشیان زیاد دەبێ‌‪،‬‬ ‫دەتوانین پێشبینی ئەوە بكەین كە بە تێپەڕینی‬ ‫كات‪ ،‬چارەسەریی رەهەندە سیاسییەكانی پرسی‬ ‫كورد دەكەوێتە رۆژەڤی سیاسیی توركیەوە‪.‬‬ ‫ئەوەی گرینگە‪ ،‬كەڵكوەرگرتنی كوردەكانی‬ ‫توركیە لە دەرەتانە بەدەستهاتووەكانی ئێمڕۆیە‪،‬‬ ‫ئیمڕۆیەك كە بە خەبات و تێكۆشانی خۆیان‬ ‫وەدی هاتووە‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.