نيزامی كردنی واڵت ...
گرژی نێوان 4
...
سەركوت و تیرۆر
دیكتاتۆری بچووك ... 5
توندو تیژيی بنەماڵەیی
... 9
دابینكردنی مافە نەتەوایەتییەكانی گەلی كورد لە چوارچێوەی ئێرانێكی دێموكراتیكی فێدراڵدا
11
10
راگەیەندراوی دەفتەر ی سیاسی ی ،PDKI سەبارەت بە تێرۆر ی تێكۆشەرێك ی ك��ورد لە 2 سووریە س��ەردان��ی هەیئەتێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی 2 كوردستان
ئۆرگـــانی كۆمیتەی نـــاوەنـــدیی حیزبی دێمـــــوكراتی كوردستــــــــــانی ئێــــــــران
ژمارە ،567شەممە30 ،ى رەزبەری 22 ،1390ی ئۆكتۆبری 150 ،2011تمەن پـــەیـــڤ
كەریم پەرویزی
زەنگی فریوكارییەكی دیكە لێ دەدرێ! خامنەیی و رێژیمەكەی ،لە بەرەبەری بەڕێوەبردنی شانۆگەری و سیناریۆیەكی دیكەدان كە لە ژێر ناوی هەڵبژاردن و دیاریكردنی نوێنەری خەڵك ،لەسەر سندووقەكانی دەنگدان ژمارەیەكی زۆری حەشیمەتی كۆمەڵگای ئێران كۆ بكەنەوە و لەبەر چاوی كامێراكانەوە وا بنوێنن كە رێژیمەكەیان بەو هەموو گرفتەی كە لەسەر رێگای بووە و بەو هەموو سەركوتەوە كە بە دژی گەالنی ستەملێكراوی ئێران كردوویەتی ،هێشتا رەوایی و مەشرووعییەتی بەرچاو و پێگەیەكی بەهێزی جەماوەری هەیە و لە دوای كۆتایی سناریۆكەدا خامنەیی وەكوو هەمیشە رابگەیەنێ كە خودی ئامادەبوونی خەڵك لەسەر سندووقەكان ،دەنگدان بوو بە رەوایی كۆماری ئیسالمی! لەم پێوەندییەدا ،ئەم رێژیمە پڕ لە فرتوفێڵ و چەواشەكارییە ،رەنگە پیالن و بەرنامەی دزێوی زۆری بە دەستەوە بێ كە خەڵك بە زۆر و زێڕ و هەڕەشە و تەماع وەبەرنان و هەروەها بە هەندێك هاندان و دنەدان ،بێنێتە سەر سندووق و لە كەشوهەوای ئێستای كۆمەڵگای ئێراندا كە هیچ كەس و گرووپێك لە نێو دڵی خەڵكەوە ،خوازیاری و حەزێكیان بۆ بەشداری لە وەها شانۆگەرییەكدا نیە ،رێژیم بۆ گەرمكردنی تەنووری فریوكارییەكانی ،هەندێك سیناریۆ و پیالنی ژێر بە ژێر، بە دەمامكی جیاوازەوە بەڕێوە دەبا تاكوو خەڵك بەالڕێدا ببا و وابزانن كە لەم شانۆیەدا ،جێگایەك بۆ كێبەركێی راستەقینەی دێموكراتیك هەیە! لەم نێوەدا هەندێك تاقم و گرووپ هەن كە دوای ئەو هەموو سەركوت و تاوانەی رێژیم و بە تایبەت دوای دەغەڵكاری و تاوانی 2ساڵ پێش ،چیدیكە لە ڕوویان هەڵنایەت كە بە راشكاوی داوای بەشداریی خەڵك لە شانۆگەریی ویالیەتی فەقیهیدا بكەن و دێن هەندێك مەرجی پووچەڵ و چكۆلە و درۆینە دادەنێن كە گەر فاڵن شت ببێ ،ئێمەش لەو هەڵبژاردنە بەشدار دەبین! یان كەسانێكی بە قەولی خۆیان زیرەك بەاڵم لە راستیدا گەمژەی سیاسی ،لە دەرفەتەكانی نێو كۆماری ئیسالمی دەگەڕێن بۆ ئەوەی لەو كایەی كە وەلیی فەقیه بەڕێوەبەریەتی ،جارێكیش تۆپەكە بدەن بە دەستی ئەوەوە تاكوو شەقێكی تێ هەڵدا یان هەر هیچ نەبێ، رەنگی تۆپی كایەكە ببینێ! لەم رۆژانەدا ،بەشێك لە بەناو ریفۆرمخوازانی حكوومەتی باڵویان كردەوە كە مەرجی سەرەكیی هەڵبژاردنی ئازاد، بەردانی مووسەوی و كەڕووبییە! وەك بڵێی لە ساڵی 88یشدا مووسەوی و كەڕووبی هەر لە ماڵی خۆیان بوون و بۆیە ئەو هەڵبژاردنە ئازاد نەبوو! یان لە سەرتاسەری مێژووی كۆماری ئیسالمیدا ئەوانە و كەسانی لەو چەشنە قەت لە حكوومەتدا بەشدار نەبوون و هاتنەدەرەوەیان لە ماڵ دەتوانێ ئازادی بەدیاری بێنێ بۆ خەڵكی ئێران! رەنگە لە نزیكبوونەوەی وادەی شانۆگەرییەكەدا، رێژیمی چەواشەكار ،هەنگاوی لەو چەشنەش هەڵ بگرێ و مووسەوی و كەڕووبیش لە ماڵ بێنێتە دەر و كەسانی دیكەش بخاتە نێو شەقامەكانی ئێران تاكوو خەڵك بۆ بەشداری لە درۆیەكی پانوبەریندا هان بدەن، بەاڵم ئایا نەتەوەكانی ئێران و كۆمەڵگای ئێران بەگشتی جارێكی دیكە بڕوا بە چەواشەكاری و فریوكاریی كۆماری ئیسالمی دەكەن! ئایا گۆڕینی دەموچاوەكان لە مەجلیسێكی كارتۆنیدا ،خزمەتێك بە ئازادی و دادپەروەری دەكا!
www.kurdistanmedia.com
«پیالنی ئێران» له شوورای ئاسایشه
ل����ەق����اودران����ی پیالنی تیرۆری عادڵ ئەلجەبیر، باڵوێزی عەرەبستان لە ئامریكا ،رێژیمی ئێرانی لەگە ڵ چالشێكی نوێدا رووب����ەڕوو كردووەتەوە. ب����ەپ����ێ����ی راپ������ۆرت������ی هەواڵدەریی رۆیتێرز ،بان ك��ی م���وون ،سكرتێری گ��ش��ت��ی��ی رێكخراوی ن��ەت��ەوە یەكگرتووەكان وت��ووی��ەت��ی بەڵگەكانی پ��ێ��وەن��دی��دار ب���ە رۆڵی ئێران لە پالنی تیرۆری ب��اڵ��وێ��زی عەرەبستانی سعوودی لە واشینگتۆنی وێ���ڕای چەند نامە لە دەوڵەتەكانی ئامریكا، ئ���ێ���ران و عەرەبستان ناردووەتە شوورای ئاسایشی ئەو رێكخراوەوە. سعوودەلفەیسەل ،وەزیری كاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی وتوویەتی كە هەر ك��ردەوەی��ەك��ی ب��ەرپ��رس��ان��ی ئێرانی دژی عەرەبستانی سعوودی لەگەڵ وەاڵمی لۆژیكی ئ��ەم واڵت��ە رووب���ەڕوو دەبێتەوە.
ن��ی��ك��ۆالس س����ارك����ۆزی ،سەركۆماری فەڕانسە وێ��ڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە پیالنی ئێران بۆ تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان لە واشینگتۆن ،خوازیاری توندتركردنی گەمارۆكانی سەر ئێران بوو. ب��ەپ��ێ��ی راپ����ۆرت����ی ،BBCدەوڵەتەكانی ئامریكا ،ئینگلستان و كانادا هەواڵیان
راپۆرتەكەی ئەحمەد شەهید، كۆماری ئیسالمیی خستە تەنگانەوە دوكتور ئەحمەد شەهید رۆژی چوارشەممە، 27ی رەزب����ەر ل��ە كومیتەی سێهەمی شەست و شەشەمین كۆبوونەوەی كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆیۆركدا ،بە فەرمی راپۆرتی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ پێشێلكاریی مافی مرۆڤـ لە ئێراندا پێشكەشی ئەندامانی ئەو كومیتە كرد. ب��ەپ��ێ��ی راپ����ۆرت����ی دەن���گ���ی ئامریكا، ب���ەڕێ���ز ش��ەه��ی��د ل���ە راپ���ۆرت���ەك���ەی���دا بە پرسگەلێكی وەك سەركوتی كەمایەتییە م��ەزه��ەب��ی��ی��ەك��ان و ن��ەت��ەوەك��ان��ی ئێران، پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئ��ازاد و دادپ��ەروەران��ە ،نەبوونی ئازادیی دەرب��ڕی��ن و كۆبوونەوە ،سەركوتی ژنان، داكۆكیكارانی مافی مرۆڤـ و ئەندامانی كۆمەڵگای مەدەنی ،ئێعدام ،ئەشكەنجە و هەڵسوكەوتی خراپ لەگەڵ زیندانییەكان
لە الیەن كۆماری ئیسالمییەوە ئاماژەی كرد .ئەوەی لەو كۆبوونەوەدا سەرنجڕاكێش ب����وو ،ب��ێ��دەن��گ��ی��ی واڵت���ان���ی ئیسالمی، دراوسێكانی ئێران و تەنانەت نوێنەرانی دەوڵەتگەلێك وەك كوبا ،چین ،رووسیە و وێنێزوئێال بوو كە لە رابردوودا داكۆكییان ل��ە ك��ردەوەك��ان��ی ب��ەرپ��رس��ان��ی كۆماری ئیسالمی دەكرد .هەروەها بان كی مون، سكرتێری گشتیی رێ��ك��خ��راوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتی سااڵنەی خۆی لەمەڕ بارودۆخی مافی مرۆڤـ لە ئێراندا، بەنیسبەت زۆربوونی ژمارەی ئێعدامەكان، ژم������ارەی ب��ڕی��ن��ی ئ��ەن��دام��ان��ی لەش، دەستبەسەركردنە نایاساییەكان ،دادگاییە نادادپەروەرانەكان ،ئەشكەنجە و سەركوتی چ��االك��ان��ی مافی م��رۆڤ��ـ ،پارێزەرەكان، رۆژنامەنووسان و چاالكانی جیابیر لەم واڵتەدا نیگەرانیی خۆی دەربڕی.
لە گەمارۆخستنەسەر 5گومانلێكراوی ئێرانی لە پێوەندی لەگەڵ ئ��ەم پیالنە تیرۆریستییەدا داوە .ئەو پێنج كەسە بریتین لە :مەنسووری ئەرباب سییەر ،هاوواڵتیی دەستبەسەركراوی ئێرانی ـ ئامریكایی، غ��واڵم ش��ەك��وری ،ئەفسەرێكی سوپای ق���ودس ،س����ەردار قاسمی سولەیمانی،
ف��ەرم��ان��دەی سوپای ق������������ودس ،حامید ع�����ەب�����دوڵ��ڵ��اه�����ی و عەبدولڕەزا شەهالیی، فەرماندەكانی ل���ە ئ����������ەو س�����وپ�����ای�����ە. دادگایەك لە نیۆیۆرك بۆ دوو كەسی یەكەم، "ك����ی����ف����رخ����واس����ت"ی دەرك�����ردووە .مەنسوور ئەرباب سییەر كە 56 س��ااڵن��ە ،دەستبەسەر ك������������راوە و غ������والم ش���ەك���وری ك��ە بەپێی وت������ەی بەرپرسانی ئامریكایی لە خزمانی ئ����ەوە ،ل��ە ئ��ێ��ران��دای��ە. مارك توونێر ،وتەبێژی وەزارەت��������ی دەرەوەی ئامریكا وتوویەتی" :بەپێی رێككەوتننامە نێونەتەوەییەكان ،دەوڵ��ەت��ی ئ��ێ��ران دەبوا غ���والم ش��ەك��وری ب���دات���ەوە ب��ە ئامریكا ی���ان ت����اران خ���ۆی وەدووی پەروەندەی ئ��ەو كەسە بكەوێ و دادگ��ای��ی بكات".
موعەممەر قەزافی لە شوێنی لەدایكبوونیدا كوژرا موعەممەر قەزافی ،دیكتاتۆری لیبی لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی ناتۆ و ش��وورای كاتیی نەتەوەیی لیبی، لە شوێنی لەدایكبوونی ،ش��اری سێرت كوژرا. بەپێی راپۆرتی ،BBCهێزەكانی سەر بە شوورای كاتیی نەتەوەیی لیبی ،قەزافییان لە كاتێكدا لە ژێر پردێكدا خۆی حەشار دابوو ،دۆزیوەتەەو. لە شەڕی رۆژی پێنجشەممە لە سێرتدا، ئ��ەب��وب��ەك��ر ی��وون��ێ��س ،وەزی����ری پێشووی كاروباری بەرگری و موعتەسەم ،كوڕی قەزافیش كوژران. ب����ەدوای ب�ڵاوب��وون��ەوەی ئ��ەم هەواڵەدا، خەڵك لە شەقامەكانی شارەكانی سێرت و ت��راب��ل��ۆس��دا ج����ەژن و هەڵپەڕكێیان وەڕێخست. باراك ئۆباما پاش باڵوبوونەوەی هەواڵەكە، هۆشداری بە رێبەرانی واڵتە سەرەڕۆكانی دی��ك��ەی رۆژه��ەاڵت��ی ن��ێ��وەڕاس��ت دا كە حكوومەتەكانی ئ��ەوان��ی��ش سەرونخوون
دەبنەوە. ئۆباما بە ئاماژە بە كوژرانی قەزافی وت���ی« :ئ��ەم��ە رۆژێ���ك���ی گ��ری��ن��گ��ە لە مێژووی لیبیدا» و «سێبەری تاریكی سەرەڕۆیی رەویوەتەوە». رێبەرانی یەكیەتیی ئورووپایش وتوویانە، م��ەرگ��ی ق��ەزاف��ی ،كۆتایی دەسەاڵتی سەرەڕۆیی و سەردەمی سەركوتی خەڵكی لیبییە. ب���ان ك���ی م�����وون ،س��ك��رت��ێ��ری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كوژرانی ق��ەزاف��ی ،وەك��وو «ساتێكی مێژوویی» ن���او ب����رد .دەی��ڤ��ی��د ك��ام��ێ��رۆن ،سەرۆك وەزیرانی بریتانیا ،وێڕای دەربڕینی رێزی خ��ۆی بۆ خەڵكی بوێری لیبی كە بۆ ئازادیی واڵتەكەیان خەباتیان كرد ،وتی: «ئەمڕۆ كاتی وەبیرهێنانەوەی بیرەوەریی كەسانێكە كە لە دەورانی رێژیمی قەزافیدا كوژران».
2
هەواڵ و راپۆرت
ژمارە 567ـ 30ی رەزبەری 1390
راگەیەندراوی دەفتەر ی سیاسی ی ،PDKIسەبارەت بە تێرۆری تێكۆشەرێك ی كورد لە سووریە ی ی كوردی دژ بە حكوومەتی سووریە ،رۆژ بەپێی هەواڵەكان ،مەشعەل تەمۆ ،یەكێك لە تێكۆشەران ی ی قامیشلیی سووریە ،لە الیەن گروپێك ی 2011/10/7ی زایینی ،لە ماڵەكەی خۆیدا لە شار هەین ی «المستقبل»ی كورد چەكداری نەناسراوەوە كەوتە بەر دەستڕێژو تیرۆر كرا .مەشعەل وتەبێژی رەوت ی بەرچاوی هەبوو. ی سووریە دەور بووو لە رەوتی راپەڕین لە دژی حكوومەت ی ی رێژیمی سووریەدا بووە و دوا ی ئەوەی كە مەشعەل هەتا ئەم مانگانەی دوایی لە زیندان بەپێ ئازادبوونی لە زیندانیش یەكێك لەو كەسایەتییانە بوو كە پێشنیاری بەشار ئەسەد لەمەڕ ئامادەبوون لەگەڵ چەند حیزبێكی كوردیدا بۆ وتووێژ لەگەڵ رێژیمی سووریەی رەت كردبووە ،هەموو الیەك بەرپرسایەتیی ئەم جینایەتە دەخەنە ئەستۆی ئەم حكوومەتە. ی لە تیرۆری ئەم ی خۆ ی داخ و كەسەر ی دەربڕین ی ئێران ،وێ��ڕا ی كوردستان حیزبی دێموكرات ی لە بنەماڵە و هاوبیرانی مەشعەل ،ئەم كردەوە تێرۆریستییە مەحكووم تێكۆشەرە كوردە ،سەرەخۆش ی راپەڕیوی سووریە ی باقیی خەڵك دەكاو هیوادارە ئیرادەو گیانبازییەكانی گەلی كورد شانبەشان ی ی رووخانی حكوومەتی دیكتاتۆری لەو واڵتەو هێنانەسەركاری دەسەاڵتێك هەرچی زووتر ببێتە هۆ ی خەڵكی ئ��ەم واڵت��ە و ی��ەك ل��ەوان خوشك و برا دڵ��خ��وازی خەڵك كە لەوێدا هەموو پێكهاتەكان كوردەكانمان بە مافە رەواكانی خۆیان شاد بن. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ی سیاسی دەفتەر 1390/7/16ی هەتاوی 2011/10/8ی زایینی
محەممەد نەزیف قادری لە پرسەی مەشعەل تەمۆدا:
شەهیدكردنی مەشعەل تەمۆ ،كار لە ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی خەڵكی كورد لە سووریە ناكات دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ،رێكەوتی 16ی رەزبەر ،هەیئەتێكی PDKIبە سەرپەرستیی بەڕێز «محەممەد نەزیف قادری» ،ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب لە پرسەی مەشعەل تەمۆ لە شاری هەولـێردا بەشداری كرد. هەیئەتی حیزبی دێموكرات پرسە و هاوخەمیی خۆی لەمەڕ تیرۆركردنی كەسایەتیی ناسراوی كوردی سووریە و وتەبێژی رەوتی «المستقبل»ی كورد لە سووریە بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو راگەیاند. لەو كۆبوونەوە هاوخەمییەدا ،دوای قسەكانی «فارس مەشعەل» ،كوڕی خوالێخۆشبوو مەشعەل تەمۆ ،محەممەد نەزیف قادری ،بە ناوی كاك مستەفا هیجری ،سكرتێری گشتیی حیزب و دەفتەری سیاسیی حیزب ،وتەیەكی پێشكەش و ئەو كردەوە تیرۆریستییەی مەحكووم كرد و وتی« :شەهیدبوونی مەشعەل دەسپێكێك بۆ هەرچی زیاتر گەشەسەندنی خەبات و خۆڕاگریی تێكۆشەرانی كوردی سووریەیە و دیكتاتۆرەكانی ناوچە و یەك لەوان سووریە بۆ مانەوەیان لەسەر كورسیی دەسەاڵت لە هیچ چەشنە كردەوەیەكی دڕندانە خۆ نابوێرن .ئەو شێوە كردەوانە ناتوانێ كار لە ئیرادەی شۆڕشگێرانەی خەڵكی تێكۆشەری كوردی سووریە بكات و سەرەنجام بە ئازادی یەكجارەكی دەگەن». شایانی باسە بەشداریی هەیئەتی حیزب ،بووە مایەی خۆشحاڵیی بنەماڵەی تێكۆشەری كورد مەشعەل تەمۆ و ئەو بەشدارییەیان زۆر بەرز نرخاند و سپاسی حیزبی دێموكراتیان لەمەڕ ئەو هاودڵی و هاوخەمییە بۆ لەدەستدانی تێكۆشەری ناسراوی كورد ،مەشعەل تەمۆ كرد.
دوو هەیئەتی پایەبەرز ی PDKIو حیزبی زەحمەتكێشان ی كوردستا ن كۆبوونەوە ی PDKIو حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستاندا رەوشی ناوچە و ئەو لە كۆبوونەوی هەیئەتەكان ی قەیرانانەی كە رێژیمی ئێران لەگەڵیان بەرەوڕووە ،پرۆسەی دێموكراسی لە ناوچە و گۆڕانكارییەكان ی جێی گرینگیپێدانی نێوان هەر دوو حیزب ،باسیان لەسەر كرا. ێ پرس واڵتانی عەرەبی و هەند ی PDKIبە سەرپەرەستیی كاك مستەفا ی 14ی رەزبەر ،هەیئەتێك رۆژی پێنجشەممە ،ڕێكەوت ی كوردستانی ی سیاسیی حیزبی زەحمەتكێشان ی گشتیی حیزب سەردانی مەكتەب هیجری ،سكرتێر ی ی سیاسی بە سەرپەرەستی بەڕێز بەهمەن حوسێن ،جێگری سكرتێر كردو لە الیەن هەیئەتێكی مەكتەب گشتیی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە گەرمی پێشوازی لێكرا. ی ی كۆنگرە ی كارەكان ی پیرۆزبایی بە بۆنەی تەواوبوون لەم دانیشتنەدا بەڕێز مستەفا هیجری ،وێڕا ی ی سیاسی لە سەر رەوشی ئێران ،قەیران و كێشەكان پێنجەمی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ،باسێك ی نێوخۆی ڕێژیم و هەروەها ئەو كارو چاالكی و تێكۆشانەی كە حیزب لەو م��اوەدا بە ئەنجام ی واڵت و ئەو هەنگاوانەی كە لەو ماوەدا حیزب ی سەفەری بەڕێزیان بۆ دەرەوە گەیاندوون و بەتایبەت ی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی هەڵهێناوەتەوە،پێشكەش كردو لە پێناو هەرچی زیاتر لێك نزیكبوونەوە ی ناوچەكە و هەروەها بەرەوپێشچوونی دێموكراسی لە ناوچەداو بوارڕەخساندن بۆ خەڵكی وەزاڵەهاتوو ئەو ئاڵوگۆڕانەی كە ڕوویان داوە و هەروەها ئەوانەشی كە بەڕێوەن بە هەنگاوێكی گرینگ زانی. ی سكرتێری گشتیی حیزبی زەحمەتكێشان ،سەبارەت بە رەوشی دواتر بەڕێز بەهمەن حسێن ،جێگر ی ی كوردستانی عێراق باسێكی پێشكەش ك��ردو ،پاشان چەندین مەسەلە كورد بەگشتی و رەوش� ی ی دۆستانەی نێوان PDKIو حیزب جێگای بایەخی هەردوال باس كران و جەخت لەسەر پێوەندی زەحمەتكێشان كرایەوە.
سەردانی هەیئەتێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان هەیئەتێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز مستەفا هیجری، س��ك��رت��ێ��ری گ��ش��ت��ی��ی ئ����ەو ح��ی��زب��ە ،رۆژی سێشەممە رێكەوتی 26ی رەزبەری 1390ی هەتاوی ،سەردانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد و لە الیەن هەیئەتێكی رێبەریی ئەو رێكخراوەوە بە سەرپەرستی بەرێز عومەر ئیلخانیزادە بە گەرمی پێشوازی لێكرا .بەپێی راپۆرتی «ك/میدیا» ،لەو دیدارە دۆستانەیەدا ه���ەر دوو الی���ەن باسێكی سیاسییان لەسەر رووداوەك��ان��ی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و ئێران و كوردستان پێشكەش كرد و هەردووال پێیان وابوو
كۆڕی ماتەمینی شەهید «مەشعەل تەمۆ» لە واشینگتۆن بەڕێوە چوو دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ،رێكەوتی 18ی رەزبەر ،كۆمەڵێك كەسایەتیی ئازادیخوازی ك��ورد و ع��ەرەب��ی س��ووری��ە لە واشینگتۆن ،بە مەبەستی رێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی شەهید مەشعەل تەمۆ ،كەسایەتیی ناسراوی كوردی سووریەو وتەبێژی رەوتی «المستقبل»ی كورد لەو واڵتە ،كوڕێكی پرسە و ماتەمینییان پێك هێنا. ك���ۆڕی ماتەمینی شەهید م��ەش��ع��ەل تەمۆ لەگەڵ پێشوازیی بەرچاوی دانیشتووانی كورد و سووریایی نیشتەجێ لە دەڤەری واشینگتۆن بەرەوڕوو بوو. ه��ەروەه��ا رەح��ی��م رەش��ی��دی ب��ە نوێنەرایەتیی كۆمیتەی ح��ی��زب ل��ە ئەمریكا ل��ەو كۆڕەدا بەشداری كرد و وێ��ڕای بەرزنرخاندنی خەبات و تێكۆشانی شەهید مەشعەل تەمۆ لە پێناوی ئ��ازادی��دا ،ه���اودەردی و هاوخەمیی كۆمیتەی ح��ی��زب��ی دێ��م��وك��رات ل��ە ئ��ەم��ری��ك��ا و پەیامی ه��اوخ��ەم��ی��ی دەف��ت��ەری سیاسیی PDKIی پێڕاگەیاندن. جێگای ئ��ام��اژەی��ە ب��ەش��داری��ی PDKIلەو پرسەیەدا لە الیەن رێكخەرانی كۆڕەكەوە بەرز نرخێنرا.
خۆپیشاندانی كوردانی دانیشتووی سوئێد بۆ پشتیوانی لە كوردە مانگرتووەكان رێكەوتی 18ی رەزب��ەر ،كوردانی دانیشتووی سوئێد بە هاوكاریی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كورد و كوردستانییەكان و كۆمیتەی PDKIلە مەیدانی «مینتۆریەت» لە بەرانبەر پارلمانی س��وئ��ێ��د ب��ە م��ەب��ەس��ت�ی پ��ش��ت��ی��وان�ی ل��ە كوردە مانگرتووەكانی ئ��ەو واڵت��ە ،خۆپێشاندانێكیان ڕیك خست. ل��ەو خۆپیشاندانەدا نوێنەرانی ئ��ەم الیەنانە وتاریان پێشكەش كرد و لە وتارەكانیاندا رەخنەی خۆیان ئاراستەی پارلمانی سوئێد كرد: ــ بەرپرسی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكان ــ نوێنەری حیزبی چەپی سوئێد ــ نوێنەری كۆمیتەی PDKI ــ نوێنەری سوسیال دێموكراتی سوئێد هەوەها چەندین رێكخراو و الیەنی دیكە وەك یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەو خۆپیشاندانەدا بەشدارییان كرد.
خۆپیشاندان لە نۆروێژ بە بەشداریی نوێنەری كەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسیی نەتەوەكانی ئێران رۆژی دووشـەممە ،رێكەوتی 18ی رەزبەر، «ب���ان كـی م���ۆن» ،سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە رۆژی جیهانیی دژی ل��ەس��ێ��دارەدان ،سەردانی پارلمانی ن��ۆروێ��ژی ك��رد .هاوكات نەتەوە جیاجیاكانی جیهان وەك نەتەوەكانی ئێران، كورد و فەلستینی لەبەر دەركی پارلمانی ئەو واڵتە خۆپیشاندانیان ساز كرد. ه���اوك���ات ل��ە الی����ەن ك��ۆم��ی��ت��ەی مافی مرۆڤی ئێران لە نۆروێژ ،لەژێر ناوی «نا
بۆ ل��ەس��ێ��دارەدان» بۆ ه��ەرك��ام لە «گری الرش����ن» ،ن��وێ��ن��ەری وەزارەت�����ی دەرەوەی نۆروێژ و «یۆن پێدر ئیگناس» ،سەرۆكی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و «ئەمیر موقەدەم» ،چاالكی سیاسی و ئەندامی ئەو رێكخراوە ،سمینارێك پێك هات. ل��ەو سمینارەدا ل��ەس��ەر ئێعدام ل��ە واڵتە جۆراوجۆرەكان ،وەك چین و ئێران و واڵتانی دیكتاتۆری دیكە و هەروەها لەسەر دۆخی پەنابەرانی ئێرانی و مافی مانەوەیان لە
نۆروێژ ،باسێك پێشكەش كرا. شایانی باسە نوێنەرایەتیی كەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسیی نەتەوەكانی ئێران ،بەشداری ئەو چاالكییانە بوو و بە ن��اوی كەمپەینەوە چەند دی��داری لەگەڵ نوێنەرانی كۆمیتەی مافی مرۆڤی ئێران لە نۆروێژ ،نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ و سـەرۆكی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێك هێنا.
لە هەلومەرجی هەستیاری ئێستای ناوچەكە بە گشتی و ئێران بە تایبەتی ،هێزە كوردستانییەكان دەبێ لێكدانەوەی ورد و ئوسوولییان بۆ پرسە ب��ن��ەڕەت��ی��ی��ەك��ان ه��ەب��ێ و ب��ە ش��ێ��وەی سیاسی پرسەكان ت��اوت��وێ بكەن و ل��ەم هەلومەرجەدا دەبێ زیاتر لە ج��اران لەسەر خاڵە هاوبەشەكان هەڵوێستی ئوسوولی و شیاو بگرن .شایانی باسە لێكدانەوەی دووالی��ەن لەمەڕ رووداوەدانی ناوچەكە و ئێران و ئەو پرسانەی لە كوبونەوەكەدا كەوتنە بەرباس لێك نزیك بوون. پ��اش چەند كاتژمێر لە كۆتایی دیدارەكەدا هەیئەتی میوان لەالیەن هەیئەتی خانەخوێ بە
حورمەتەوە بەڕێ كران.
بەڕێوەچوونی زەنجیرە كونفرانسێك لە ژێر ناوی: «چۆن پرسی كورد بەرینە پارلمانی سویس» زەنجیرە كونفرانسێك لە سویس لە ژێر ناوی: «چۆن پرسی كورد بەرینە پارلمانی سویس»، رۆژی هەینی رێكەوتی 22ی رەزبەری 1390ی هەتاوی ،بە دەستپێشخەریی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ بۆ «بەیات یانز» پارلمانتاری سویسی و دۆستی كورد و «موستەفا ئاتیجی» ئەندام پەرلمانی شاری بازڵ و كاندیدی پارلمانی سویس رێك خرا. بەپێی راپ��ۆرت��ی «ك/م��ی��دی��ا» ،ئ��ەو ك��ەس و الیەنانەی كە ل��ەم كۆنفرانسەدا قسەیان كرد بریتی بوون لە: ـ��ـ ب��ەڕێ��وەب��ەران��ی ك��ۆم��ەڵ��ەی م��اف��ی مرۆڤی
كوردستان ـ ژێنێڤ ــ بەیات یانز ،پارلمانتار و دۆستی كورد ــ مستەفا ئاتیج ،پاڵێوراوی كوردی ئەم خولەی پارلمانی سویس كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بە مەبەستی بەشداریكردنی ك���ارای هاواڵتییانی كوردی دانیشتووی سویس لە پ��رۆس��ەی هەڵبژاردنی پارلمانی ئەم واڵت��ەدا ،زەنجیرە كونفرانسێك لە شارە گەورەكانی سویس بەڕێوە دەبات. رێكەوتی 1ی خەزەڵوەری ئەمساڵ ،لە واڵتی سویس هەڵبژاردنی گشتی بۆ پارلمانی بەڕێوە دەچێت.
دیدار و چاوپێكەوتنەكانی نوێنەری PDKIلە ئەمریكا شەریف بێهرووز ،نوێنەری PDKIلە ئەمریكا، لە كۆمەڵێك چاوپێكەوتندا لەگەڵ چەند الیەنی ئەمریكایی بارودۆخی كوردستانی ئێران ،دۆخی هەنووكەیی ئێران و ئاڵوگۆڕەكانی ناوچەی شرۆڤە و سیاسەتەكانی حیزبی دێموكراتی لە ی كردەوە. پێوەندی لەگەڵ ئەم ئاڵوگۆڕانەدا ش شەریف بێهرووز ،نوێنەری حیزب لە ئەمریكا، رێ��ك��ەوت��ی 11ی رەزب����ەر ،ل��ە بانگهێشتێكی ف��ەرم��ی��دا ،ل��ە ك��ۆب��وون��ەوەی��ەك ل��ە ی��ەك��ێ��ك لە ساڵۆنەكانی كونگرەی ئەمریكادا بەشداری كرد. ئەو كۆبوونەوەیە بۆ تاوتوێكردنی پێوەندییەكانی نێوان ئەمریكا ،ئێران و ئیسرائیل پێك هاتبوو. شەریف بێهرووز لە هەمان رۆژدا لە مەقەڕی «گ��رووپ��ی قەیرانە نێونەتەوەییەكان» لەگەڵ
بەرپرسی بەشی رۆژه��ەاڵت��ی نێوەڕاستی ئەم ناوەندە ،ئاڵوگۆڕی بیروڕای كرد. بەڕێزیان هەروەها رێكەوتی 12ی رەزبەر لەگەڵ چەند ك��ەس لە ئەندامانی كۆنگرە و سێنای ئەمریكا دیدار و وتووێژی كرد. ل��ە درێ����ژەی ئ��ەم چاوپێكەتنانەدا ،نوێنەری حیزب لە ئەمریكا لەگەڵ ناوەند و كەسایەتییە سیاسییەكان كۆبووەوە. لە تێكڕای ئەم چاوپێكەوتنانەدا نوێنەری حیزبی دێموكرات لە ئەمریكا ،بارودۆخی هەنووكەیی ئێران و بەتایبەت كوردستان و ئاڵوگۆڕەكانی ئ��ەم دواییانەی ناوچە و ه��ەروەه��ا سیاسەت و هەڵوێستەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی لەم پێوەندییەدا شی كردەوە.
بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی PDKIلە كۆبوونەوەی حیزبی سەوزەكانی سویس دوانیوەڕوی رۆژی شەممە ،رێكەوتی 16ی رەزبەر ،هەیئەتێكی كۆمیتەی PDKIــ سویس بەسەرپەرستیی نامدار سەفەری، بەرپرسی كۆمیتە لە كۆبوونەوەی حیزبی سەوزەكانی سویسدا بەشداری كرد. هەیئەتی PDKIلەگەڵ «پابلۆ دۆنزی»، ئەندامی شوورای شاری بیل و پاڵێوراوی حیزبی س��ەوزەك��ان��ی سویس ب��ۆ پارلمانی ئەو واڵتە كۆبووەوە و بارودۆخی ئێستای ئێران و پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە الیەن رێژیمی كۆماری ئیسالمییەوە لە ئێران بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی و
هەروەها سیاسەتەكانی رێژیم لەمەڕ ژینگە و وشككرانی گۆلی ورم��ێ و كوشتنی كۆڵبەرانی ك��ورد لە الی��ەن ئ��ەو رێژیمەوە، خرانە بەر باس. پابلۆ دۆنزی ،وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لە كۆبوونەوە لەگەڵ هەیئەتی حیزب و پێوەندیی ل��ەگ��ەڵ حیزبی سەوزەكانی سویس ،پێشنیاری پێكهێنانی كونفڕانسێكی سەبارەت بە شێواندنی سروشتی كوردستان و وشكبوونی گۆلی ورمێ كرد كە لە الیەن هەیئەتی حیزبەوە پێشوازی لێكرا.
بەشداریی هەیئەتێكی PDKIلە ساڵیادی كۆچی دوایی كەریمی حیسامیدا رۆژی شەممە ،رێكەوتی 23ی رەزبەر ،هەیئەتێكی نوێنەرایەتیی كۆمیتەی PDKIــ سوئێد بە سەرپەرستیی م��ەول��وود ع��ەب��دی��ل��زادە ،بەرپرسی پێوەندییەكانی كورد و كوردستانی لە واڵتی سوئێد و كۆمیتەی ستوكهۆلم بە سەرپەرستیی رەشید حەیدەری ،لە دەیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سیاسەتڤان و نووسەر و وەرگێڕی ك��ورد ،كەریم حیسامی بەشداری كرد و بۆ رێزگرتن لە خەبات و تێكۆشانی خوالێخۆشبوو ،تاجەگوڵینەی پێشكەش بەبنەماڵەی ناوبراو كرد. نوێنەری كۆمیتەی هاوكاریی هێزەسیاسییەكانی ك��ورد و كوردستانی و نوێنەری فیدراسیۆنی
بڕووخـێ رێژیمـی كۆنەپەرستی كۆماری ئیسالمیی ئــێران
كۆمەڵە كوردستانییەكان و ژم��ارەی��ەك حیزب و رێكخراوی سیاسیی هەر چوار پارچەی كوردستان و كەسایەتییە ناوسراوەكانی كوردستان ،بەشداریی ئەم كۆبوونەوەیە بوون. ه��ەروەه��ا چەندین پ��ەی��ام و برووسكە ل��ە الیەن رێكخراوە سیاسی و مەدەنییەكان پێشكەش كران و پەیامی كۆمیتەی PDKIــ سوئێد ،لە الیەن ئاسۆ ساڵحەوە خوێندرایەوە. چەند كەس لە دۆستان و كەسایەتییەكان لەسەر كەسایەتیی ك��ەری��م حیسامی ب��ۆ بەشداربووان قسەیان ك��رد و لە كۆتاییدا بنەماڵەی ناوبراو سوپاسی بەشداربووانی كۆبوونەوەكەیان كرد.
هەواڵ و راپۆرت شەش بەندكراوی كورد لە بەندیخانەی ورم ێ ئێعدام كران بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا ،ئێوارەی رۆژی دووشەممە ،رێكەوتی 18ی رەزبەر ،شەش هاوواڵتیی كوردی خەڵكی گوندەكانی «دەرماناوا» و «رەوەند»ی سەر ێ بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە بەندیخانەی ناوەندیی بە ورم ئەو شارەدا لە سێدارە دراون. فەرهاد ئیسالم دووست ،محەممەد جەنگەڵی ،جەماڵ شێخزادە ،رەزا خەلەكە ،فەرهاد خەلەكە و دیەقان ساڵمەتی ناوی پێنج كەس لەو شەش كەسە ئیعدام كراوەن. لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هەتا ئێستا 14هاوواڵتیی كورد تەنیا بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە الیەن حكوومەتی ئیسالمیی ئێرانەوە ئێعدام كراون.
هاوواڵتییەكی شاری سەقز حوكمی یەك ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
دوو هاوواڵتیی شاری بۆكان لەالیەن هێزە ئیتالعاتییەكانەوە دەستبەسەر كران
دوو هاوواڵتیی شاری بۆكان رێكەوتی19ی رەزبەر لە الیەن هێزە ئیتالعاتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كران و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتالعاتی شاری مەهاباد گوازراونەتەوە .بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا ،قاسم رەحیمی ئازەر ،فەرمانبەری ئیدارەی تەندرووستی و جەالل ناسری ،كاسبكار لە الیەن هێزە ئیتالعاتییەكانی شاری بۆكانەوە دەستبەسەر كران. ێ لەگەڵ سێ كەسی دیكە بە ناوەكانی ئیدرس بوڕنا ،ئیدریس پێشتریش ئەو دوو كەسە هاوڕ ئاگ و ناسر ناسری لە رێكەوتی16ی رەشەممەی ساڵی 1389بە تۆمەتی سیاسی لە الیەن هێزە ئیتالعاتییەكانی شاری بۆكانەوە دەستبەسەر كرابوون .قاسم رەحیمی ئازەر و جەالل ناسری دوای 78رۆژ لە دەستبەسەركردنیان بە بارمتەی 70میلیۆن تمەنی ئازاد كرابوون .هەروەها ئەو سێ كەسەی دیكەش پاش چەند رۆژ راگیران لە بەندیخانە بە دانانی بارمتە ئازاد كراون. جەالل ناسری و قاسم رەحیمی ئازەر بۆ جاری دووهەم لە رێكەوتی19ی رەزبەر لە شاری بۆكان دەستبەسەر كراون و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتالعاتی شاری مەهاباد گوازراونەتەوە.
ئیعتیاد و گەندەڵی لەنێو خوێندكارانی زانكۆی ورمێدا پەرەی سەندووە ێ دژی باڵوبوونەوەی ماددە سڕكەرەكان لە نێو بەشێكی بەرچاو لە خوێندكارانی زانكۆی ورم زانكۆدا ناڕەزایەتییان دەربڕی. ێ بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا ،ئەو ناڕەزایەتییەی خوێندكارانی زانكۆی ورم لەگەڵ هەڵسوكەوتی توندی خوێندكارانی بەسیجی بەرەوڕوو بۆتەوە. خوێندكارانی زانكۆی ورمێ لەو باوەڕەدان ،خوێندكارانی بەسیجی هێندێ ماددەی هۆشبەری وەكوو تریاك ،حەشیش ،كراك ،شیشە و حەبی وزەبەخش (ئیكس تازی) لە نێو زانكۆی ورمێدا باڵو دەكەنەوە. بە وتەی شایەتحاڵەكان ،ئەو ماددانە بە نرخێكی زۆر كەم لە نێو خوێندكارانی كچ و كوڕدا باڵو دەكرێنەوە. ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی ورمێ دژی پەرەسەندنی ماددە سڕكەرەكان و باڵوكردنەوەیان لە الیەن خوێندكارانی بەسیجییەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە ،بەاڵم لە سەر بڕیاری لێپرسراوانی زانكۆ بە توندی هەڵسوكەوتیان لەگەڵ كراوە. لە الیەكی دیكەوە هێندێ لە خوێندكارە كچەكانی زانكۆی ورمێ بە هۆی دەسكورتی و نەداری تووشی لەشفرۆشی هاتوون و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئیدزیان لە سەرە. بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لە نێو زانكۆكانی ئێراندا كراوە ،لە سەدا82ی خوێندكارانی كوڕ و لە سەدا15ی خوێندكارانی كچ النیكەم بۆ یەك جار ماددەی سڕكەریان بەكار هێناوە .زانكۆی زانستی پزیشكی لە نامیلكەیەكدا ئەنجامی ئەو لێكۆڵێنەوەی باڵو كردۆتەوە. لە نامیلكەكەدا هاتووە ،لە ساڵی 1385دا تەنیا لە تاران نزیك بە 1186خوێندكار تووشی ماددە هۆشبەرەكان بوون .لە سەدا20ی خوێندكارانی تووشبوو بە مادە سڕكەرەكان حەبی ئیكس تازی بەكار دەهێنن.
برینداربوونی دوو كۆڵبەر لەسەر سنووری سەردەشت بەدەستی هێزەكانی سوپای پاسداران
رۆژی شەممە ،رێكەوتی 23ی رەزبەر ،ژمارەیەك كۆڵبەر لەسەر سنووری سەردەشت ،كەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەكانی سوپای پاسدارانی رێژیمی كۆماری ئیسالمیی ئێران و بەم هۆیەوە دوو كۆڵبەر بریندار بوون. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی سبەی ،دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ،بە هۆی هێرشی هێزەكانی سوپای پاسداران بۆ سەر كۆمەڵێك لە كۆڵبەرانی سەر سنووری "كانی رەش"ی سەر بە شاری سەردەشت ،دوو هاوواڵتی بە ناوەكانی "محەممەد عەالئەدینی" و "حوسێن شەهرامی" بریندار بوون. بەپێی ئەم راپۆرتە ،هێزەكانی سوپای پاسداران ژمارەیەك حەیوانی باركێشی كۆڵبەرانیان بردووە و دەستیان بەسەر شتومەكەكانیاندا داگرتووە.
سێ هاوواڵتیی خەڵكی پیرانشار بە شەش ساڵ زیندان مەحكووم كران
سێ هاوواڵتیی خەڵكی شاری پیرانشار لە الیەن دادگایەكی كۆماری ئیسالمییەوە ،حوكمی شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی موكریان ،سێ هاوواڵتیی خەڵكی پیرانشار بە ناوەكانی عەلی مینایی ،حەسەن عەبدوڵاڵیی و جەالل فەڕۆخی لە الیەن بەناو دادگای شۆڕشی ئیسالمیی تارانەوە بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە گرووپە مەزهەبییەكان ،هەركامیان حوكمی دوو ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە. ئەم سێ هاوواڵتییە نزیكەی شەش مانگە دەسبەسەر كراون و ئێستاش لە گرتنگەی رەجایی شاری كەرەج ماوەی حوكمەكەیان تێپەڕ دەكەن.
هاوواڵتییەكی خەڵكی شاری سەقز بە ناوی بەها شەهابی لەالیەن دەزگای قەزایی كۆماری ئیسالمی لەو شارەدا حوكمی یەك ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەهادین شەهابی ،كوڕی سەید حوسێن، تەمەن 31ساڵ و خەڵكی گەڕەكی سیلۆی سەقز حوكمی یەك ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە. بەهادین ناسراو بە «بەها چاوشین» ،پێشتریش لە ساڵەكانی 1388و 1389بۆ چەندین جار بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی كوردیی دژبەری حكوومەتی ئیسالمیی ئێران بانگهێشتی ئیدارەی ئیتالعاتی شاری سەقز كرابوو. ئەو هاوواڵتییە كوردە دوای راگیرانی بۆ ماوەی چەند مانگ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتالعاتدا بە دانانی وەسیقە ئازاد كرابوو. بەهادین شەهابی ئێستا لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز لە حاڵی تێپەڕاندنیی حوكمەكە بەسەردا داسەپێنراوەكەیدایە.
هەڕەشەی ئیدارەی ئیرشاد لە نووسەرێكی كورد و نەدانی مۆڵەتی چاپ و باڵوكردنەوەی پەرتووكەكانی ئیدارەی ئیرشادی ئیسالمی ،مۆڵەتی چاپ و باڵوكردنەوەی سێ پەرتووكی «رەزا جەمشیدی»ی نەداوە و هەڕەشەی دوورخستنەوەی لە ناوبراو كردووە. پەرتووكەكانی رەزا جەمشیدی لە ژێر ناوەكانی «مێژووی حیزبە كوردستانییەكان»« ،پێشباسێك لە ئایینی یارسان» و «رۆڵی سیاسیی سەرپێڵی زەهاو» ئامادەی وەشانن كە نووسەر لە الیەن ئیدارەی ئیرشادی كۆماری ئیسالمییەوە بە نامەیەك ئاگادار كراوەتەوە یان دەبێ رێبازی خۆی بگۆڕێت یان دوور دەخرێتەوە. ئەم نووسەرە لە نووسراوەكانیدا رەخنەی لە بەرپرسانی رێژیمی ئێران گرتووە. ناوبراو لە ساڵی 1389دا بە هۆی چاالكییەكانیەوە ،لە تاقيكارى دامەزراندن له پەروەردە و فێركردن بێبەش كرا.
ژمارە 567ـ 22ی ئۆكتۆبری 2011
3
هاوواڵتییەكی كورد كوژرا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسالمیی ئێران لە شاری بانە لە كۆمەڵێك كاراونچی، ێ ئەستێنراو و2ی كەسی دیكەش بریندار بوون. هاوواڵتییەك گیانی ل بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا ،تەها ،كوڕی عومەری مامە عەبە ء تەمەن 27ساڵ رێكەوتی 26ی رەزبەر لە شوێنێك بەناوی «دۆژە» لە بناری سووركێو لە الیەن هێزە نیزامییەكانی شاری بانەوە بە تەقەی راستەوخۆ گیانی لێ ئەستێنراوە. هەر لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا دوو هاوواڵتیی دیكەش بریندار كراون. ێ ئەستێنراوە. ناوی یەكێك لە بریندارەكان «محەممەد»ە و ئامۆزای ئەو هاوواڵتییەیە كە گیانی ل بەپێی ئاماری تۆماركراو لە بەشی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا ،لە سەرەتای ساڵی1390وە هەتا ئێستا لە ئەنجامی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی ئێران بۆ سەر كۆڵبەرانی كورد 86 هاوواڵتیی كوژراو و بریندار بوون. لە كۆی گشتیی ئەو ئامارە 50كۆڵبەر كوژراون و36ی دیكەش بریندار بوون.
الوێكی كورد لە چاڵدوران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكان گیانی ل ێ ئەستێندرا هێزە نیزامییەكانی شاری چاڵدوران چەند رۆژ لەمەوبەر بە دەستڕێژی راستەوخۆ گیانیان لە الوێكی كوردی ئەو شارە ئەستاند. بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری خۆی ،ئیسماعیل قاسمی ،خەڵكی گوندی «قلمە خاچ»ی سەر بە شاری چاڵدوران بە هۆی دەستڕێژی هێزەكانی هەنگی مەرزی(میلە )190 یەوە گیانی لە دەست دا. بەوتەی شایەتحاڵەكان ،ئیسماعیل قاسمی بە هۆی بەركەوتنی گوللە بە سینگیەوە گیانی لە دەست داوە. ئەو الوە كوردە لە كاتی لەوەڕاندنی مەڕ و مااڵتدا بۆتە ئامانجی تەقەی هێزەكانی هەنگی مەرزی چاڵدوران.
سەرەڕای هەبوونی پاشكەوتی گەورەی نەوت و گاز ،پرۆژە نەوتی و گازییەكانی ئوستانی ئیالم داخراون س��ەرەڕای هەبوونی %04ی پاشكەوتی نەوت و %11ی پاشكەوتی گاز لە ئێران ،پااڵوگە گازییەكانی ئیالم و پرۆژە نەوتییەكانی ئەم ئۆستانە كوردنشینە لە بەردەم وەستان و داخراندان. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی «الف» ،پااڵوگەی گازی پارێزگای ئیالم وەك گەورەترین پرۆژەی گازیی رۆژئاوای ئێران ،چەندین جارە بەرەڕووی وەستان بووەتەوە و ئێستاش ئەم پرۆژەیە بە بێ هیچ جۆرە چاالكییەك داخراوە. هەواڵدەریی مێهر نووسی :ئەمە یەكەم جار نیە كە پرۆژە نەوتییەكانی وەزارەت��ی نەوت لە ئۆستانی ئیالم رووبەڕووی وەستان دەبنەوە و زۆربەی پرۆژەكانی ئەم ئۆستانە وەستاون یان لە بەر دەم وەستاندان یان هەر بەڕێوە نەچوون. ماڵپەڕی «الف» لە زاری هەواڵدەریی مێهرەوە نووسی :لە رواڵەتدا پااڵوگەی گازی ئیالم بە مەبەستی دابینكردنی گازی نێو مااڵنی ئۆستانی ئیالم ،مادەی خاوی پێترۆشیمیی ئیالم، شیرینكردنەوەی گازی شارەكانی بیجار و «كمانكوه» ،بەهێزكردنی گوشاری گازی رۆژئاوای ئێران ،رەخساندنی هەلی كار بۆ الوانی ئۆستانی ئیالم و پەرەپێدانی باری ئابووریی ناوچە بەڕێوە چووە كە هەتا ئێستا هیچ یەك لەوانە جێبەجێ نەكراون.
ژمارەیەك هاوواڵتیی شاری ماكۆ سەرجەم حوكمی 107ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە دوازدە كەس لە دەستبەسەركراوانی شاری ماكۆ لە الیەن دادگای شۆڕشی رێژیمەوە سەرجەم حوكمی 107ساڵ زیندانیان بۆ بڕایەوە. بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئیستا 12كەس لەو هاوواڵتییانە كە لە الیەن دەزگا ئەمنییەتی ـ دادوەرییەكانی رێژیمەوە لە ناوچەكانی شاری ماكۆ دەستبەسەركراون ،حوكمەكانیان یەكالیی كراوەتەوە. دەزگا دادوەرییەكانی رێژیم تۆمەتی ئەو 12كەسەیان بە هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردستانییەكانی راگەیاندووە. سەعید عومەرپوور ،خەڵكی گوندی زەلكە ،دوو ساڵ زیندان ـ عەبدوڵاڵ عومەر پوور ،خەڵكی گوندی زەلكە 12 ،ساڵ زیندان ـ محەممەد عومەرپوور ،خەڵكی گوندی زەلكە 15 ،ساڵ زیندان ـ حەسەن چیالن ،خەڵكی گوندی زەلكە 15 ،ساڵ زیندان ـ عەلی چیالن ،خەڵكی گوندی زەلكە 15 ،ساڵ زیندان ـ سەعید ئاهۆز كوڕی محەممەد 15 ،ساڵ زیندان ـ حاجی جەنگجوو، خەڵكی گوندی مخد ،دوو ساڵ زیندان ـ رۆستەم ئەركیا ،خەڵكی گوندی یوالگەلدی 10 ،ساڵ زیندان ـ فەرمان ئەفخان ،خەڵكی گوندی یوالگەلدی ،یەك ساڵ زیندان ـ محەممەد ئەفخان، خەڵكی گوندی یوالگەلدی ،یەك ساڵ زیندان ـ رەسووڵ ئاسف ،خەڵكی گوندی عەلی جاج، چوار ساڵ زیندان ـ ئەردەشیر دەالیی میالن ،خەڵكی گوندی كەندال 15 ،ساڵ زیندان. ئ��ەم هاوواڵتییانە ئێستا ل��ە بەندیخانەی ماكۆ ل��ە حاڵی تێپەڕاندنی حوكمە بەسەردا سەپێنراوەكانیاندان.
چەند هاوواڵتی لە شاری مەهاباد دەستبەسەر كران سێ هاوواڵتیی خەڵكی گەڕەكی پشتەپ لە شاری مەهاباد لە الیەن هێزە ئیتالعاتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كران. بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سێ كەس با ناوەكانی ئومید پووشە، سولێمان پووشە و ئەحمەد میرە ،دانیشتووی
گەڕەكی پشتەپی مەهاباد لە الیەن هێزە ئیتالعاتییەكانەوە دەستبەسەر كران. شایەتحاڵەكان لەو باوەڕەدان ئەگەری ئەوە ێ كەسە بە تۆمەتی بەشداری لە هەیە ئەو س تێكهەڵچوونێك كە ماوەیەك لەمەوبەر لە نێوان خەڵكی پشتەپی مەهاباد و هێزەكانی رێژیمدا
رووی دا ،دەستبەسەر كرابن. رێكەوتی 6ی رەزبەر لە گەڕەكی پشتەپ، هاوواڵتییەك بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەكانەوە بریندار كرا و چوار كەسی دیكەش دەستبەسەر كران.
4
ژمارە 567ـ 30ی رەزبەری 1390
رەزا فەتحوڵاڵنژاد كۆماری ئیسالمی هەر جارە تیۆرییەك بۆ واڵت دادەت��اش��ێ ،تیۆریگەلێك كە نەتەنیا لە خزمەت بەرژەوەندیی واڵت و خەڵكدا نین ،بەڵكوو راست بە پێچەوانەوە و بە مەبەستی قایمتركردنی پێگەی سەركوتكاری و دەسەاڵتی سەرەڕۆی رێژیمەكەیە. خاڵی هاوبەشی ه��ەم��وو ئ��ەو تیۆریگەلە لە م��اوەی تەمەنی ك��ۆم��اری ئیسالمیدا ،جگە لە ئامانج و مەبەستەكانیان ،ئاراستەیانە بەرەو داخرانی هەرچی زیاتری ئەو نیزامە و بەنیزامیكردنی رۆژ لەگەڵ رۆژ زیاتری واڵت .ئەگەر لە رابردوودا تیۆرییە نوێكانی قۆناخە جیاجیاكان یەكەم جار لە زاری رێبەری ئەو رێژیمەوە دەبیسترا ،ئیمڕۆكە ئ���ەوە ف��ەرم��ان��دەی گشتیی س��وپ��ای پاسداران، موحەممەدعەلی جەعفەرییە كە تیۆرییەكان دەخاتە ڕوو كە ئەمەش دەرخ���ەری رووی راستەقینەی بارودۆخی هەنووكەی ئەو نیزامەیە. سوپاییەكان لە جیاتی ئاخووندەكان جەعفەری لە دوایین قسەكانیدا لە كۆبوونەوەیەك بۆ «گوردانەكانی ئیمام عەلی» و «سوپای موحەممەد رەسولوڵاڵ» وێ��ڕای ستایشی رۆڵی ئ��ەو هێزە گۆپاڵبەدەستەی ن��ی��زام ل��ە سەركوتی خۆپیشاندانە خەڵكییەكانی پاش بەناو هەڵبژاردنی دەوری دەی���ەم���ی س���ەرك���ۆم���اری ،وتوویەتی: «چ��ی��ەت��ی��ی ه��ەڕەش��ەك��ان خ��ەری��ك��ە دەگ����ۆڕدرێ و ئەمەش ه��ون��ەری سوپا و بەسیجە كە خۆیان لەگەڵ ئەم گۆڕانكارییانە هاوئاهەنگ بكەن و ئەو هەڕەشەگەلە بناسن كە لە داهاتوودا هەڕەشە لە ئینقالب دەكەن». جەعفەری لە قسەكانیدا وێ��ڕای بەستنەوەی پاراستنی نیزامەكەیان بە هەوڵە سەركوتكارییەكانی هێزە بەسیجی و لیباس شەخسییەكان ،درێژەی داوە: «ئێمە بە كەڵكوەرگرتن لە رووداوەكانی رابردوو و ئەو ئەزموونە بەكەڵكانەی بۆ داهاتوو بەدەستمان
بەنیزامیكردنی واڵت ،سەركەوتن یان ژێركەوتن هێناون ،بەوەمان زانیوە كە رووداوەك��ان��ی داهاتوو هەرچەند بەگشتی لەوانەیە خاڵگەلێكی هاوبەشیان لەگەڵ رابردوودا هەبێ ،بەاڵم وەك یەك نین و باری چۆنایەتیی هەر رووداوێك لە بوارەكانی ئەمنییەتی بەرگری ،سیاسی و كۆمەاڵیەتیدا لەگەڵ یەكتر جیاوازییان هەیە». ه��ەوس��اری رێژیم لە دەس��ت نیزامییەكاندایە، بەاڵم ئەمە رەوتێكی نوێ نیە و پتر لە دە ساڵە بە شێوەیەكی بەرنامەڕێژیكراو دەچێتە پێشەوە و خەریكە دەس��ەاڵت بە ت��ەواوی لە ئاخووندەكان دەستێنێتەوە و دەی��دا بە سوپاییەكان .ئ��ەوەی كە بۆچی ئەم رەوتە گیراوەتە بەر و كۆماری ئیسالمی بەو ئاقارەدا دەڕوات ،پێویستی بە شیكردنەوەی زیاتر هەیە كە لە دەرەتانی ئەم وتارە كورتەدا بەدەرە، بەاڵم ئاخۆ كۆماری ئیسالمی بە هۆی ئەو رەوتەوە سەردەكەوێ یان ژێر دەكەوێ؟ قازانجی كۆماری ئیسالمی لە بەنیزامیكردن ئەم رێژیمە رەواییەكی ئەوتۆی لە هەر سێ بواری نەریتی ،كاریزماتیك و عەقاڵنی نەماوە. لە ب��واری نەریتییەوە لەم چەند ساڵەی دواییدا كۆمەڵە پەلەقاژەیەكی سەیروسەمەرە لە الیەن جەماعەتی ئەحمەدینژادەوە بە خۆهەڵواسین بە هێماكانی ئێرانی كەونارا و چەند كاری دیكە بۆ وەچنگخستنی رێژەیەكی هەرچەند كەمی رەوایی دەبینرێ كە زۆر سەركەوتوو ن��ەب��ووە .لە بواری كاریزماتیكەوە هەر لەم چەند ساڵەدا خامنەیی بە گوشارهێنان بۆ ئاخووندەكانی ق��وم و چەند نمایشی دیكە هەوڵی داوە خۆی بكاتە ئیمام و كەسایەتییەكی كاریزماتیك لە خ��ۆی درووست بكات یان لێی درووست بكەن ،بەاڵم رووداوەكان و ئامارەكان ناسەركەوتوویی ئەم حەرەكاتە دەردەخەن. بواری عەقاڵنیش هێڵێكی سووری بەسەردا كێشراوە
و تەنیا بۆ بەتاڵنەبوونی عەریزە جارجارە باسی دەك����رێ .ك��ەواب��وو ئەو رێ���ژی���م���ە ل���ە رەوای�����ی دام���اڵ���راوە و ل��ە وەها ه��ەل��وم��ەرج��ێ��ك��دا تاقە ی��ەك رێگە دەمێنێتەوە ك���ە بەنیزامیكردنی واڵتە. رەوتی بەنیزامیكردن بەپادگانیكردنی و واڵت ،ب���ەو مەرجەی ف��ەرم��ان��دەی گشتیی ه��ێ��زە نیزامییەكان كە ل��ەو رێژیمەدا رێبەری ن���ی���زام���ە ،دەرەت����ان����ی ئ���ەوەی نەهێشتبێتەوە ك��ە ك��ەس ملی ب��ۆ با بدا و بێقسەیی بكات، دەت�����وان�����ێ رێژیمێك تا ئەو رۆژە بپارێزێ كە شۆڕشێكی خوێنین و پڕتێچوو لە الیەن خەڵكەوە سەرهەڵ بدات .كەوابوو هاوكێشەكانی دەسەاڵتی نێو خودی ئەو رێژیمە یەكێك لە فاكتەرە یەكالییكەرەوەكانی ئاكامی بەنیزامیكردنی واڵتە. زیانی رێژیم لە بەنیزامیكردنی واڵت بۆ ئ��ەوەی شۆڕشی خەڵكی دژی رێژیمێكی سەركەوتكەر سەركەوێ ،پێویستە هێڵێكی روون ل��ە ن��ێ��وان الی��ەن��گ��ران و دژب���ەران���ی ئ��ەو رێژیمە بكێشرێ ،بە شێوەیەك كە چاكسازیخوازی لە رێژیمی چاكسازیهەڵنەگردا لەگۆڕ بنرێ .رەوتی بەنیزامیكردنی واڵت ،رەوت��ی روونتركردنەوەی
هەرچی زیاتری ئەو هێڵە و رەخساندنی هەرچی زیاتر هەلومەرجی شۆڕشی جەماوەرییە .لە ماوەی پتر لە سی و دوو ساڵ دەسەاڵتداریی كۆماری ئیسالمیدا ،ل��ە ژێ��ر زۆر ن���اوی ناتەبا لەگەڵ چیەتیی ئەو رێژیمەدا بۆ راگرتنی الیەنگران و پاسیڤكردنی دژبەران هەوڵ دراوە ،بەاڵم هەرچی زیاتر بەنیزامیكردن ،هەرچی زیاتر نەزۆككردنی ئ��ەو ه��ەواڵن��ەی ل��ێ��دەك��ەوێ��ت��ەوە و ب��ەو دیویشیدا بەنیزامیكردن خۆی لێكەوتەی ئەو نەزۆكییەیە. ك��ەواب��وو بەنیزامیكردن و ن��ەزۆك��ب��وون��ی هەوڵە فریوكارانەكان دەب��ێ وەك��وو سیكلێكی تەواوكەر سەیر بكرێن و لێك بدرێنەوە. سەركەوتن یان ژێركەوتن
ب��ۆ ئ���ەوەی ب��زان��ی��ن ك��ۆم��اری ئیسالمی بەو سیاسەتە گشتییەی كە گرتوویەتە بەر ،لە پاراستنی سەرەڕۆیی و پاوانخوازییەكەیدا سەردەكەوێ یان ژێر دەك��ەوێ ،پێویستە سەرنجی زۆر فاكتەری نێوخۆیی و دەرەك��ی ب��درێ كە بەگشتی بەپێی ئ��ەوەی ئەو بەنیزامیكردنە لە ئاكامی وشیاریی خەڵكەوەیە و لە ترسی ئ��ەو رێژیمە لە راستییە سیاسی و كولتووری و ئابوورییەكانڕا دێ و ئەگەر هەلومەرجی شۆڕشلێدراوی رۆژهەاڵتی نێوەڕاست و ب��ارودۆخ��ی زاڵ��ی جیهانیش لەبەرچاو بگرین، دەتوانین بڵێن لە ئێستادا ئەگەری ژێركەوتنی كۆماری ئیسالمی لە سەركەوتنی زیاترە.
ئەزموون و وانەیەك بۆ داهاتوو سەلیم زەنجیری پاش ئەوە كە لە هەڵبژاردنی پارلمانیی 12ی ح��وزەی��ران��ی ئەمساڵی ت��ورك��ی��ەدا ،ب���ەرەی رەنج، ئازادی و دێموكراسی توانی ژمارەیەكی بەرچاو لە كاندیداكانی خۆی سەر بخات و ببێتە وەزنەیەكی قورس لە پارلمانی توركیەدا ،هیوا و ئومێدێكی زۆر بە كوردەكان بەخشرا تاكوو لە رێگای سیاسی و ئاشتیخوازانەوە بتوانن پێداگری لەسەر مافەكانی خۆیان وەكوو نەتەوە بكەن. بۆیە ئەم رووداوە چەندە لە الیەن كوردەكانەوە دڵ��خ��ۆش��ك��ەر و نیشانەی گ��ەش��ەس��ەن��دن��ی بیری نەتەوەیی ،تەبایی و سەركەوتن ب��وو ،ئەوەندەش لە الی��ەن توركە شۆڤینیست و كەمالیستەكانەوە نیشانەی ترس ،دڵەڕاوكێ و خاڵی مەترسی بوو. ب��ڕی��اری دادگ��ای��ەك��ی ت��ورك��ی��ە س���ەب���ارەت بە لێسەندنەوەی مافی پارلمانتاری لە خەتیب دیجلە و ئازادنەكردنی پێنج پارلمانتاری گیراوی دیكە، هەنگاوێ لە پێناو كەمكردنەوەی كاریگەریی سەركەوتنی بەرەی رەنج بوو. ل��ەو س��ۆن��گ��ەی��ەوە دەب��وای��ە گ��رووپ��ی ك���ورد بە ل��ەب��ەرچ��اوگ��رت��ن��ی دۆخ���ی سیاسیی ت��ورك��ی��ە و زەرفیەتی توركەكان ،خۆیان لە دان��ی درووشمی گەورە و لێدوانی وشك بواردبا و لە خەباتی سیاسی ك��ە شێوازێكی سەردەمیانە و جیهان پەسەندە، باشترین كەڵكیان بۆ وەدیهێنانی ئامانجەكەیان وەرگرتبایە ،بەاڵم بە پێچەوانەوە دوای تێپەڕینی 11رۆژ بە س��ەر هەڵبژاردندا ،ب��ەرەی ك��ورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە هەمبەر ئازادنەكردنی 6پارلمانتاریاندا ،س��واری شەپۆلی ئیحساسات ب��وون و ك��اردان��ەوە وپەرچەكرداری توندیان گرتە بەر و بایكۆتی پارلمانیان كرد .هەرچەند ئەگەر ئەو بایكۆتە وەكوو كارتی گوشار و تاكتیكێكی كورتماوە تەنیا لە ئاستی راگەیاندندا بوایە ،رەنگە
بیتوانیبایە تا رادەی��ەك ئامانجی خۆی بپێكێ ،ب���ەاڵم درێ��ژك��ردن��ەوەی ماوەی بایكۆتەكە ،تەنیا ئاو لە ئاسیاوكردنی كەمالیستەكان و لە قازانجی شەڕخوازان و فاشیستەكانی توركیەدا بوو. بۆیە سەرەڕای ئەوە كە زۆر دیالۆگ و دانوستان لە نێوان پارتی دەسەاڵتدار و ب���ەرەی ك���ورد ب��ە پێشەنگی BDP بەڕێوە چ��وون و زۆر الی��ەن داوای���ان لەو گ��رووپ��ە ك��رد ك��ە بیانوو ن��ەدەن��ە دەست ت��ورك��ە ت���ون���دڕەوەك���ان ب��ۆ ل��ە باربردنی فەزای ئارام و دەسكەوتە وەدیهاتووەكان و پارلمان بكەنە شوێنی خەباتیان و لەوێ كێشەكانیان چارەسەر بكەن ،بەاڵم بەرەی كورد هەر لەسەر بڕیاری بایكۆت پێداگر مایەوە .سەرئەنجام دوای تێپەڕینی چوار مانگ بە سەر بڕیاری بایكۆتدا ،بێ ئەوەی هیچ یەك لە داواكانیان وەدی بێ ،بڕیاری گەڕانەوە بۆ پارلمان و شكاندنی بایكۆتیان دا .هەرچەند كە ئەمە هەنگاوێكی زۆر گرینگ و ئەرێنی بوو و لەگەڵ پێشوازیی الیەنە كوردەكان ،توركە ئاشتیخوازەكان و یەكیەتیی ئورووپا و ئامریكا ب���ەرەوڕوو ب���ووەوە و دەت��وان��ێ یارمەتیدەر بێ بۆ ئارامكردنەوەی دۆخەكە ،كاڵتركردنەوەی فەزای پڕ لە ترسی ئەمنییەتی و نەرمبوونەوەی زمانی سیاسەت لە نێوخۆی توركیەدا و ك��ورد وتەنی: زەرەر هەر لە نیوەشدا بگەڕیتەوە قازانجە ،بەاڵم با بزانین بایكۆت چ دەرئەنجامێكی هەبوو و تا چ رادەیەك توانی مەبەستەكانی خۆی بپێكێ؟ سەرەڕای ئەوە كە مەرجی گەڕاندنەوەی مافی پارلمانتاری بە خەتیب دیجلە و ئازادكردنی 5 پارلمانتاری دیكە وەدی نەهات ،بە داخەوە بوو بە هۆی سەرهەڵدانی زۆر رووداوی دیكە وەكوو: زاڵ���ك���ردن���ی ف�����ەزای پ���ڕ ل���ە ترس، تۆقاندن و شەڕ بە سەر كوردستاندا كە قوربانی
زۆری لێكەوتەوە. دەسپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ س��ەر گوند و ناوچە سنوورییەكان و سەرەڕای شەهیدبوونی زۆر ه��اوواڵت��ی ،زەرە و زیانێكی زۆری ماددی بە دانیشتووانی سنوورەكە گەیاند و ل��ە ئەنجامدا ت��ا رادەی���ەك س���اردی خستە نێو پێوەندییەكانی كوردەكانی باشوور و باكوور. ش��ەپ��ۆل��ی گ��رت��ن و زیندانیكردنی ئەندامان و شارەدارانی BDPدەستی پێكرد و تا ئێستا چەندین ش��ارەدار ،س��ەدان سیاسەتمەدار و هەڵسووڕاوی سیاسی و بە ه��ەزاران ئەندامی BDPلە زیندانەكاندان. «سەربەخۆیی دێموكراتیك و پارلمانی كوردستان» كە بە پەلەپەل لە ئامەد رایانگەیاند، بێ ئاكام م��ای��ەوە و مەعلووم نیە چی بە سەر هات. دیدار و چاوپێكەوتنەكانی بنەماڵە و پارێزەرەكان لەگەڵ ئۆجەالن راوەستێنران و هتد... بەاڵم دوای ئەوە كە بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ
پارلمان دا ،ناچار بوون سوێندی یاسایی بخۆن. ه���ەروەه���ا ب���وو ب��ە ه���ۆی ئ���ەوە ك��ە ل��ە كاتی سوێندخواردنیاندا ،هەر یەك لە س��ەرۆك كۆمار، س��ەرۆك وەزی��ر ،فەرماندەكانی سوپا و سەرۆكی پارتی كۆماری گەل هۆڵی پارلمان بە جێ بهێڵن. ه��ەروەه��ا ل��ە هەنگاوێكی دی��ك��ە ل��ە دووهەمین دانیشتنی كوردەكان لە پارلماندا (5ی ئۆكتوبر)، س�����ەرەڕای دژای��ەت��ی��ی ب����ەرەی ك����ورد ،مۆلەتی ئۆپەراسیۆن و هێرشی سوپا بۆ سەر سنوورەكانی هەرێم بۆ ماوەی ساڵێك درێژ كرایەوە ،كە ئەمەش دەبێتە ئاستەنگ لە بەرانبەر چارەسەری ئاشتییانە و قووڵتربوونەوەی كێشەكانی لێدەكەوێتەوە. بەاڵم ئێستا كە بەرەی كورد بەشداریی پارلمان ب���ووە ،ح��ەق وای���ە ك��ە ئ��ەو رووداوە ب��ۆی��ان ببێتە ئەزموون و دەرسێك بۆ داهاتوو و لەمەوبەدوا بە خوێندنەوەیەكی درووستی مەسەلە سیاسییەكان، ه��ەروەه��ا گرتنی هەڵوێستی بەجێ و پێداگری لەسەر خەباتی سیاسی و سڤیل ،پەیامی ئاشتی و ئازادیخوازانەی ك��وردەك��ان بە باشی بگەیەنن
و ببنە الیەنێكی گوشار لە س��ەر دەس���ەاڵت بۆ بەخۆداچوونەوە .بەتایبەتی كە حكوومەت ئێستا ماوەیەكە خەڵكی توركیەی بە پرسی كرانەوەی دێموكراتیك لە ناوچە كوردنشینەكاندا سەرقاڵ ك��ردووە ،بۆیە النیكەم بۆ تاقیكردنەوەی راستی و ن��اڕاس��ت��ی ح��ك��ووم��ەت��ی ت��ورك��ی��ە ب��ە نیسبەت چارەسەری مەسەلەی كورد دەبێ لە بە ئامانج گەیاندنی ئەم پرۆسەیە هاوكار و یارمەتیدەر بن. لە الیەكی دیكەشەوە ئێستا چەند رۆژێكە كە كۆمیسیۆنی داڕشتنەوەی یاسای نوێ دەستی بە كارەكانی خ��ۆی ك��ردووە و بڕیارە یاساكە لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2012دا هەموار بكرێت، بۆیە دەب��ێ چاالكانە تێبكۆشن لە گونجاندنی مافەكانی كورد تێیدا و لە پێناو بەرهەمهێنانی یاسایەكی دێموكراتیك و یەكسانیخوازدا خۆیان لە هیچ هەوڵێكی سیاسی نەبوێرن .بەتایبەتی بە چڕتركردنەوەی هەوڵ و پێوەندییەكانیان زەمینەی لێك تێگەیشتن ،ئاسایش و ئازادی خۆشتر و لەبارتر بكەن.
ژمارە 567ـ 22ی ئۆكتۆبری 2011
ئیدریس ئەحمەدی گرژی لە پێوەندییەكانی توركیە و ئیسرائیل پ��اش بەدەسەاڵتگەیشتنی حیزبی دادوگەشە هاتووەتە كایەوە .بە ڕواڵ��ەت ،ئایدیۆلۆژی وەك هۆكاری سەرەكیی ئەم گرژییە خۆی دەناسێنێ. هەڵبەت تێڕامانێكی قووڵتر دەری دەخ��ا كە هێندێك فاكتەری دیكە – كە دەگەڕێنەوە بۆ گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیك و پارسەنگی دەسەاڵت لە ئاستەكانی جیهانی و ناوچەییدا – دەوری سەرەكیتریان گ��ێ��ڕاوە ل��ە تێكچوونی پێوەندی نێوان ه��ەردوو واڵت .گەرچی لەبەرچاوگرتنی ئ��ای��دی��ۆل��ۆژی��ی ئیسالمیی حیزبی دادوگەشە گرنگە ،ب��ەاڵم دەوری دووه��ەم��ی ه��ەی��ە ،نەك دەوری سەرەكی .ئایدیۆلۆژی بۆ حكوومەتی هەنووكەی توركیە ئامرازە ،نەك پڕنسیپ. ئ��ی��س��رائ��ی��ل س��ااڵن��ێ��ك��ی زۆر گرنگییەكی ستراتیژیكی ب��ۆ توركیە ه��ەب��وو ،ب��ەاڵم ئێستا ب��ووە ب��ە ب��ار ل��ە س���ەری .ری��ش��ەی ئ��ەم گۆڕانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەكانی پاش كۆتایی شەڕی سارد .سووریە ،كە لە ساڵی ١٩٨٤وە پشتیوانی ل��ە پ��ارت��ی كرێكارانی ك��وردس��ت��ان (پ ك ك) كردبوو ،بە بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشەی نیزامی ل��ە الی���ەن ت��ورك��ی��ەوە ل��ە س��اڵ��ی ،١٩٩٨ناچار ك��را واز لە پ.ك.ك بێنێ .ئەمە لە كاتێكدا ب��وو ك��ە س��ووری��ە یەكیەتیی سۆڤیەتی وەكوو هاوپەیمانی ستراتیژیكی خۆی لە دەست دابوو و رووسیەی پاش سۆڤیەت ،قەیرانی سیاسی و ئابووری ئیفلیجی كردبوو و نەیدەتوانی پشتی هاوپەیمانگەلێك وەك سوریە بگرێ .بە پشتیوانیی ئامریكا و ئیسرائیل ،توركیە توانی بە هەڕەشەی نیزامی لەسەر سوریە ،هاوپەیمانی نێوان سوریە و پ.ك.ك كۆتایی پێ بێنێ. هێرشی ئامریكا بۆ سەر عێراق ئەو ئاكامەی لێ نەكەوتەوە كە بەڕێوەبەرایەتیی بووش پێشبینی كردبوو .لە باتی هاتنەسەركاری حكوومەتێك لە بەغدا كە دۆستی ستراتیژیكی ئامریكا بێ، رووخانی رێژیم لە عێراق بە قازانجی هێزە شێعەكان كە هاوپەیمانی ئێرانن ،ت��ەواو بوو .هاوكات كە ئەمریكا لە عێراق بە ئامانجە ستراتیژیكەكانی خ��ۆی نەگەیشتووە ،ب��ەاڵم رێگایشی بە ئێران نەداوە كە سوڵتەی تەواوی بەسەر عێراقدا هەبێ. سیاسەتی كونترۆڵكردنی ئێران لە الیەن ئامریكاوە كە دەگەڕێتەوە بۆ پاش كۆتایی شەڕی سارد، ئێستا چڕتر بووە و لە سااڵنی دوای��ی واڵتانی ئەوروپاییش خەریكی رەچاوكردنی ئەم سیاسەتەن. ستراتیژی كونترۆڵكردنی ئێران سەركەوتووە لەوەی پێش بە ئێران بگرێ ببێ بە زلهێزی ناوچەكە.
توركیە دەزانێ كە ناتوانێ ببێ بە رێبەری ناوچەیەك كە زۆرینەی دانیشتوانی عەرەبن و هەروەها ئیسالم، پاش كۆتایی شەڕی سارد ،بووە بە گوتاری زاڵی سیاسیی تێیدا. لێرەدایە كە ئیسالمگەرایی حیزبی دادوگەشە دەبێ بە كەرەستەیەك بۆ ئەوەی توركیە بتوانێ نفووزی خۆی لە ناوچەكەدا زیاد بكا .هەروەها لێرەدایە كە ئیسرائیل لە هاوپەیمانێكی ستراتیژیكەوە بووە بە بارێك لەسەر توركیە
گرژی نێوان ئیسرائیل و توركیە و ئاكامەكانی
5
رۆژەڤ و :كەریم پەرویزی
لەمەڕ ئێران و توركیە
توركیە هەوڵی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە دەدا كە ئێستا لە عێراق و ناوچەكەدا بە گشتی هاتووەتە ئاراوە .الوازبوونی ئامریكا و كونترۆڵكرانی ئێران لە الی��ەن رۆژئ���اواوە بە قازانجی توركیە تەواو بووە. هەڵبەتە توركیە نەیدەتوانی نفووزی خۆی لە ناوچەكەدا زیاد بكا بە بێ ئەوەی گەشەسەندنێكی بێوێنەی ئابووری بە خۆیەوە ببینێ .هێزی ئابووری و نیزامی نێوخۆیی و دەرفەتی لەباری دەرەكی بوونەتە هۆی ئەوەی توركیە هەوڵی زیادكردنی ن��ف��ووزی خ��ۆی ل��ە ن��اوچ��ەك��ەدا ب���دا .رووخانی رێژیمەكانی تونێس ،لیبی ،میسر و بۆشایی رێبەرایەتی لە ناوچەكەدا ،ئەوەندەی دیكە دەوری توركیەی بەرجەستە كردووەتەوە .ئەگەر رێژیم لە سووریە برووخێ ،پارسەنگی دەسەاڵت بە تەواوی بە قازانجی توركیە و سونییەكان لە عێراق و بە زەرەری ئێران ،شێعەكانی عێراق ،حیزبوڵاڵی لوبنان ،حەماس و تەنانەت ئیسرائیلیش تەواو دەبێ .ئیسرائیل حكوومەتی بەعسی لە سووریە لە حكوومەتێكی سووننە پێ باشترە. توركیە دەزان��ێ كە ناتوانێ ببێ بە رێبەری ناوچەیەك كە زۆرینەی دانیشتوانی عەرەبن و ه��ەروەه��ا ئیسالم ،پ��اش كۆتایی ش��ەڕی سارد، بووە بە گوتاری زاڵی سیاسیی تێیدا .لێرەدایە كە ئیسالمگەرایی حیزبی دادوگەشە دەبێ بە كەرەستەیەك بۆ ئەوەی توركیە بتوانێ نفووزی خۆی لە ناوچەكەدا زیاد بكا .هەروەها لێرەدایە كە ئیسرائیل لە هاوپەیمانێكی ستراتیژیكەوە بووە بە بارێك لەسەر توركیە. لە پاش كۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانییەوە، دەك����رێ ب���اس ل��ە س��ەره��ەڵ��دان��ی رای گشتی ب��ااڵدەوڵ��ەت��ی لە ن��اوچ��ەی رۆژه��ەاڵت��ی ناویندا بكەین كە دژ بە ئیمپریالیزمی رۆژئاوا و هەروەها دەوڵ���ەت���ی ئیسرائیلە .گ��ەرچ��ی سەردەمانێك ماركسیزم شكڵی بە رای گشتی لە ناوچەكەدا دەب��ەخ��ش��ی ،ب���ەاڵم ماركسیزم چ��ی��دی نفووزی نەماوە و ئێستا ئیسالمی سیاسی ،لە شكڵی ج���ۆراوج���ۆردا ،ب��ووەت��ە فیكر و گ��وت��اری زاڵ. دژایەتیكردنی ئیسرائیل بووەتە كەرەستەیەكی بەهێز بۆ هەر دەوڵەتێك كە بیهەوێ هێژمۆنی لە رۆژهەاڵتی ناویندا وەدەست بێنێ .بێگومان توركیە لە ژێر حكوومڕانی حیزبی دادوگەشەدا دەتوانێ كەڵك لەم كەرەستە وەرگرێ و تا ئێستایش سەركەوتووانە كەڵكی لێ وەرگرتووە. جێگای ئاماژەیە دژایەتیكردنی ئیسرائیل ل��ە ق��اڵ��ب��ی ئیسالمیی خ��ۆی��دا ب��ە مەبەستی وەدەستهێنانی هێژمۆنی ،لە داهێنانی توركیە نیە، بەڵكوو هی كۆماری ئیسالمیی ئێرانە .هەروەك
چۆن مرۆڤ السایی ك��رداری سەركەوتووانەی یەكتر دەك��ات��ەوە ،دەوڵەتانیش السایی كرداری سەركەوتووانە دەكەنەوە .توركیە لەم ڕووەوە السایی كۆماری ئیسالمی دەكاتەوە. پرسیارێك كە لێرەدا دێتە ئاراوە ئەوەیە كە ئەگەر مەسەلەی ئیسالم لە گۆڕێدا نەبا ،ئایا پێوەندی نێوان ئەو دوو واڵتە بەرەو خراپی دەڕۆیشت؟ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گۆڕانە ژێئۆپۆلیتیكانەی باس ك��ران ،كە بە ن��ۆرەی خۆیان بوونەتە هۆی گۆڕانی پارسەنگی دەسەاڵت ،هەر حكومەتێك لە ئانكارا لەسەر كار ببایا ،پێویستی بە ئیسرائیل نەدەما. ئەم كەیسە ئەوەمان پێ دەڵێ كە لە سیاسەتدا ئ��ەوە دەس��ەاڵت��ە ،ن��ەك ئایدیۆلۆژی ،كە دەوری س��ەرەك��ی دەگ��ێ��رێ .گ��وت��راوە ك��ە ه��ەر كاتێك دەسەاڵتی دەوڵەتێك روو لە زیادبوون دەكا ،نیەتیشی دەگۆڕدرێ و تەنانەت دەتوانێ بەرژەوەندییەكانی پێناسە بكاتەوە .زیادبوونی دەسەاڵتی توركیە ،كە سەرچاوەی نێوخۆیی و دەرەكی هەیە ،سەلمێنەری ئەم تێزەیە .بە هۆی زیادبوونی دەسەاڵتی ،توركیە نەتەنیا م���ەودا ل��ە ئیسرائیل دەگ���رێ ،بەڵكوو بەرانبەر بە ئامریكایش ،هاوپەیمانیی ستراتیژیكی لەمێژینەی ،سەربەخویی خۆی نیشان دەدا. ئەگەر ئەم لێكدانەوەیە درووست بێ ،دەتوانین پێشبینی بكەین ك��ە ئیسرائیل و ئ��ێ��ران ،كە ه��ەردووك��ی��ان نیگەرانی گ��ۆڕان��ی پارسەنگی دەسەاڵتن لە ناوچەكەدا ،لە یەكتر نزیك ببنەوە ی��ان النیكەم كەمتر دژای��ەت��ی��ی یەكتر بكەن. جێگای وەبیرهێنانەوەیە كاتێك عێراق لە ساڵی 1980هێرشی كردە سەر ئێران ،ئیسرائیل هەر لە سەرەتاوە چەكی بۆ ئێران نارد .ئەمە سەرەڕای ئەوەی رێژیمی خومەینی تەنانەت حازر نەبوو دان بە وجوودی ئیسرائیلدا بنێ .هەڵبەتە هاوكاری ن��ێ��وان ئ��ێ��ران و ئیسرائیل ب��ە ه��ۆی سیاسەتی فەرمی ك��ۆم��اری ئیسالمییەوە ،دەب��وو نهێنی بمێنێتەوە .هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی نفووزی ئیسرائیل لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئامریكا، دەتوانین پێشبینی بكەین ئیسرایل گوشار بۆ ئامریكا بێنێ كە ئیمتیاز بە ئێران بدا یان النیكەم سیاسەتی كونترۆڵكردنی بەرانبەر بە ئێران شل بكاتەوە .جووتبوونی بەرژەوەندیی حكوومەتی ئێستای ئیسرائیل و كۆماری ئیسالمی سەبارەت بە دژایەتیكردنی پێكهێنانی دەوڵەتی فەلەستین دەتوانێ زەمینەیەك بێ بۆ لێك نزیكبوونەوەی نهێنی نێوانیان. بەاڵم بە هۆی ئەوەوە دژایەتیی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئامریكا دەگەڕێتەوە بۆ ملمالنێ ل��ەس��ەر ه��ێ��ژم��ۆن��ی ن��اوچ��ەی��ی و ه���ەروەه���ا بە
ئەم كەیسە ئەوەمان پێ دەڵێ كە لە سیاسەتدا ئەوە دەسەاڵتە ،نەك ئایدیۆلۆژی ،كە دەوری سەرەكی دەگێرێ. گوتراوە كە هەر كاتێك دەسەاڵتی دەوڵەتێك روو لە زیادبوون دەكا، نیەتیشی دەگۆڕدرێ و تەنانەت دەتوانێ بەرژەوەندییەكانی پێناسە بكاتەوە .زیادبوونی دەسەاڵتی توركیە ،كە سەرچاوەی نێوخۆیی و دەرەكی هەیە، سەلمێنەری ئەم تێزەیە لەبەرچاوگرتنی ئایدیۆلۆژی ئیسالمیی رێژیمی تاران ،هەر هاوكارییەك كە لە نێوانیاندا بێتە ئاراوە، نهێنی و تاكتیكی دەب��ێ ،نەك ستراتیژیك .بۆ نموونە ئامریكا و ئێران لە رووخاندنی حكوومەتی تاڵبان بە شێوەیەكی نهێنی و تاكتیكی هاوكاری یەكتریان كرد. بەاڵم سێناریۆیەكی وا كاتێك دێتە ئاراوە كە ئامریكا الوازتر بێ ،ئێران لە الیەن رۆژئاواوە بە بەردەوامی و چڕی كونترۆڵ بكرێ ،ئیسرائیل بە هۆی گۆڕانكاریی دێموكراتیك لە واڵتانی عەرەبدا گۆشەگیرتر بێ و بە مەرجێ توركییە ببێ بە زلهێزی ناوچەكە .بە واتایێكی دیكە، ئ��ەم سێناریۆیە پ��ەی��وەس��ت��ە ب����ەوەوە ت��ورك��ی��ە لە ڕووی ئ��اب��ووری و نیزامییە ه��ەروا بەهێز بێ، رەكەبەرەكانی الواز بن و ئامریكا ناچار بێ لە ناوچەكەدا پاشەكشە بكا. لە هەلومەرجێكی وادا ،كوردی كوردستانی ئ��ێ��ران و ع��ێ��راق ب��ەرژەوەن��دی��ی��ان ل��ەگ��ەڵ توركیە هاوتەریب دەبێ .بۆ ئەوەی كوردی كوردستانی ئ��ێ��ران و ع��ێ��راق ل��ەگ��ەڵ ت��ورك��ی��ی��ەدا هاوكاری ستراتیژیكیان هەبێ ،دەبێ مەسەلەی كورد لە توركییە چارەسەر بێ .تاكوو مەسەلەی كورد لە توركییە چارەسەر نەبێ ،ئێران دەتوانێ پێش بە سەرهەڵدانی هاوپەیمانی كورد و توركیە بگرێ و
رۆژی چوارشەممە19 ،ی ئۆكتۆبر ،نیهات ع��ەل��ی ئ���ۆزج���ای ل��ە رۆژن���ام���ەی حورییەت، بابەتێكی لەسەر پێوەندییەكانی ئێران و توركیە باڵو كردەوە كە سەرەتا باس لە مێژووی پێوەندیی ئەو دوو واڵتە دەكا. نیهات دەڵێ ئێستا كە لێكۆڵەران و چاوەدێرانی سیاسی لە پێوەندییەكانی ئێران و توركیە دەڕوانن، باسی قۆناغی چوارەمی ئەو پێوەندییانە دەكەن ك��ە ئ��ەم دوو واڵت��ە ل��ە دوای ساڵی 1639وە، تووشی شەڕێكی ئەوتۆ نەبوونەتەوە .ئەو دەڵێ كە پێویست ناكا زۆر بگەڕێینە دواوە ،لە ساڵی 1979تاكوو ئێستا ،پێوەندییەكانی ئێران و توركیە چوار قۆناخیان تێپەڕاندووە. كێبەركێ و هەڤڕكیی نێوان توركیە و ئێران لە قۆناخی یەكەم لە دوای 1979هەتاكوو 1989دا ب��وو كە ل��ەو س��ااڵن��ەدا و دوای شۆڕشی ئێران، پێوەندیی روولەگەشەی توركیە و ئێران ،گۆڕدرا بۆ هاوكاریی توركیە لەگەڵ ئامریكا و كێبەركێی توركیە لە شەڕی عێراق-ئێراندا .قۆناخی دووەم، ساڵی 1990تا ساڵی ،1997بریتی ب��وو لە كێبەركێی توركیە بە پشتیوانی ئامریكا كە لە ن��اوچ��ەی قەفقاز و ئاسیای ن��اوەڕاس��ت دژ بە ئێران بەڕێوەی دەبرد .ساڵی 1997تاكوو ،2010 كێبەركێ و ئاڵۆزی كەم ب��ووەوە و هەر دوو ال، سیاسەتی عەمەلییان بەڕێوە برد .ئێستا و لەمڕۆدا، پێوەندییەكان گوازراونەتەوە بۆ زەمینێكی دیكە و گۆڕەپانێكی نوێ .لە وێنەیەكی گەورەشدا كە چاوی لێ دەكەی ،ئامریكا لەم قۆناخە نوێیەدا، وەكوو هەر سێ قۆناخەكەی پێشوو عەمەڵ دەكا و لە راستیدا لە بەرەی توركیە و دژ بە ئێرانە. ن���ووس���ەر ل���ە ب��ەش��ێ��ك��ی دی���ك���ەدا ،ب���اس لە شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1979و ئەوە دەكا كە دەس��ەاڵت��ی ن��وێ ،چ زەرەرێ��ك��ی بۆ سیاسەت و ئیستراتژییەكانی ئامریكا هەبوو و دامودەزگای زانیاریی ئەلەكترۆنیكی ئامریكا دژ بە سۆڤیەت لە ئێران نەما و بەشێكیان گوازرانەوە بۆ توركیە. ئ��ەم ك���ارەی ئ��ام��ری��ك��ا ،وات���ە گواستنەوەی ئامێری نیزامی و زانیاری بۆ توركیە ،بەو مەرجە جێبەجێ بوو كە ئامریكا گەماڕۆی نیزامیی سەر توركیەی الب��رد كە لە ساڵی 1974و لە كێشەی قوبرسدا ،دانرابوو. ل��ە درێ���ژەدا نیهات ب��اس ل��ەوە دەك��ا ك��ە ئەو ئامێرانە و هەروەها هێزی چەكوشی ئامادە كە ئامریكا لە رۆژه��ەاڵت��ی توركیە بۆ كۆنترۆڵی خەلیج داینابوو ،هەڕەشەیەك لە سەر ئێرانیش و بۆیە ئێرانیش لە كاتێكدا كە لەگەڵ عێراق شەڕی دەكرد دەبوا دژی ناتۆش كاری بكردایە و بۆیە پاڵپشتی لە pkkبۆ هێرش بۆ سەر توركیەی ئەندامی ناتۆی دەكرد. ئێران لە سالی 1982وەوە خاكی بە رووی pkkدا كردەوە و پشتیوانی لێ كرد و هەروەها گرووپی ئیسالمی ك��وردی لە توركیە چەكدار كرد و ئەم ك��ارە ،ئیستراتژی هاوبەشی سووریە و ئێران بوو. لە كۆتاییدا نووسەر دەڵ��ێ كە ئێستا كە لە وێنەیەكی گ��ەورەت��ر ل��ەم 30س��اڵ��ە دەڕوانین، دەبینین كە شتەكان هەروەك خۆیانن. توركیە دامودەزگا و ئامێری ناتۆی قبووڵ ك�����ردووە ل���ە خ��اك��ی خ���ۆی���دا ،ج��ارێ��ك��ی دیكە پێوەندییەكانی ل��ەگ��ەڵ س��ووری��ە ل��ە لێواردایە ه��ەروەك لە دەیەی 80دا واب��وو .ئامریكاش هەر هەمان مەوقعییەتی جارانی بە نیسبەت ئێران هەیە و لەم نێوەشدا pkkهەیە و ئێران و سووریە پشتی دەگرن.
6
ئەدەب و هونەر
ژمارە 567ـ 30ی رەزبەری 1390
چەند كۆپلە شێعری
ڕەهبەر مەحموودزادە بەشی یەكەم
«تووماس ترانسترۆمێر» وەرگری خەاڵتی ئەدەبی نۆبێلی 2011
لە مێژووی لێكۆڵینەوەكانی بەیتناسیدا، هەمووكات شیوازە ج��وداوازەك��ان��ی بەیت و باو و بەگشتی لقە جۆراوجۆرەكانی ئەدەبی فۆلكلۆریی كوردی ،هەر كامەیان بە جودا و بە شێوەیەكی لێكدابڕاو تاوتۆی كراون. الوك ب��ە ژێ��رك��ۆم��ای��ەك (زیرمجموعە) لە خەرمانی ئەدەبی زارەكی كوردی و حەیران بە ژێركۆمایەكی تر حسیاب كراوە .ئەوپەڕی پێوەندی نێوان ئەم دوولقە فۆلكلۆرییە كە بە رەسمی ناسرابێ و باسی لێوەكرابێ ،لەوانەیە ه��اوس��ن��ووری و جیرانەتی بەستێنەكانیان ب��ووب��ێ ،تەنانەت ئەوكاتەی بۆنموونە كار لەسەر بەیتەكان كراوە هەركام لە بەیتەكان، سەربەخۆ لەوانی تر شرۆڤەكراون .سەیدەوان باسێكی تایبەتی ل��ەس��ەر ك���راوە و خ��ەج و سیامەند ب��اس و خواسی ج���وداوازی تری ب��ۆ ئ��ام��ادەك��راوە .دەك���رێ بڵێین بەگشتی دوو هۆكار بۆ پێك هاتنی ئەم بارودۆخە، كارێگەرێتی تایبەتیان بووە:
»دار و ئاسمان«
وەرگێڕ :یوونس رەزایی
دارێك هەیە لە باران دا پیاسە دەكا ،لە ژێر شۆڕە شۆڕی خۆڵەمێشی دا .بە المان دا بەلەز دەڕوا برووسكەیەكی پێیە وەكوو قااڵوێك لە باخ دا هەڵدەفڕی ژیان .دوور لە باران كە باران لێی دەكاتەوە ،دار دەوەستێ هێدی لە شەوە رووناكەكان دا وەك ئێمە چەمەرای كاتێك .كلووە بەفرەكان لە حەوادا دەپشكوێن
»رواڵەت«
ئ��ەل��ف .ج��ەخ��ت ك���ردن ل��ە س���ەر ناوەرۆكی هەركامە لە بەیتەكان بە جودا و گرینگی نەدان بە فۆڕم و پێكهاتەی گشتییان.
رواڵەتەكانی رابردووم لەگەڵ خۆم دەگێڕم وەك چۆن دارێك .ئاڵقەكانی سااڵنی خۆی ».كۆی هەموویان دەبێتە من .ئاوێنە هەر دوامین رواڵەتم دەبینێ من هەموو رواڵەتەكانی رابردووم .لەگەڵ خۆم دەگێڕم
ب .جۆرە تێڕوانینێك بۆ بەیت كە گرینگی بەیت هەر بەتەنیا لە زانیارییە مێژوویی و كۆمەاڵیەتی و زمانییەكانی ئەم بابەتەدا دەبینێ و بەیت وەكوو بابەتێكی هونەری كە خاوەنی جوانیناسی تایبەت بە خۆیەتی و وەكوو ژانرێكیی ئەدەبی خۆبژیو كە خاوەنی یاسا و رێسای خۆیەتی ،بەڕەسمی ناناسێ.
»رەوەزی هەڵۆ«
بێ دوان... تە
یار بە د
زگیر
www.peshang.blogfa.com
لە پشت شووشەی جامخانەوە خزۆكەكان .چ سەیر بێ جووڵە ژنێك جلە شۆراوەكان هەڵدەخا .لە بێدەنگی دا .مەرگ ئیتر ناشنێتەوە لە قوواڵیی خاك دا رووحی من دەبزوێ .بێدەنگ بە چەشنی نێزەكێك
دیارە هەركام لەم گریمانانە ،گرفتی تایبەت بە خۆیان بۆ هەرێمی ب��اس و بابەتەكانی بەیتناسانە ڕەكێش دەكەن .ئەگەر ئێمە هەر بەتەنیا قسە لە س��ەر ن��اوەڕۆك��ی بەیتەكان بكەین ،ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێ كە بۆ نموونە م��ەن��زووم��ەی شێعریی «ق��ەاڵی دمدم»ی م��ەالك��ەری��م ف��ی��دای��ی ،چ جوداوازییەكی بنەڕەتی لەگەڵ بەیتی «دمدم»ی رەحمان بەكر دەبێ؟ یان مەم و زینە وەرگێڕدراوەكەی هەژار چ جوداوازییەكی بنچینەیی لەگەڵ مەم و زینی نوسخەی ئۆسكارمان دەبێ؟ ئەگەر لە واڵمدا بڵێین «قەاڵی دمدم»ی م��ەال كەریم فیدایی ل��ەب��اری ناوەڕۆكەوە، جوداوازە لە بەیتەكەی رەحمان بەكر .دەكرێ ئەم واڵمە بەم پاساوە ڕەت بكرێتەوە كە ئەم چەشنە جوداوازییە ناوەرۆكییانە ،تەنانەت جوداوازی لەمەش زیادتر ،زۆر جاران لە نێوان دوو نوسخەی بەیتێكیشدا ب��ەدی دەكرێ. ئەگەریش بڵێین ج���وداوازی ئەم مەنزوومە شێعرییە ،ل��ەگ��ەڵ بەیتە فۆلكلۆرییەكە، جوداوازییەكە واوەی ج��وداوازی ناوەڕۆكی و پێوەندی بەفۆرم و پێكهاتەی هەركام لەو بابەتانەوە هەیە .ئەو دەم راست دەگەین بەو قەناعەتە كە بۆ ناسینی بەیتەكان جەخت كردنی ڕووت لەسەر ن��اوەرۆك��ی بەیتەكان، كەڵكێكی ئەوتۆ نابەخشێ بەو كەسانەی بە ڕاستی بەدوای ناسینی بەیتەوەن .ئەو شێوازە بەیتناسییە وا نەتوانێ بە شێوەیەكی شیكارانە جوداوازییەكانی بەیتێكی فۆلكلۆری لەگەڵ م��ەن��زووم��ەی��ەك��ی ش��ێ��ع��ری��ی ل��ێ��ك بداتەوە، شێوازێكی شیاوی پشت پێ بەستن نییە. دی��س��ان گرفتێكی ت��ر ك��ە ه��ەر گریمانەی ئەلف بۆمانی سازدەكا ،ئەوەیە كە بۆ نموونە لەبابەتی وەكوو ئازیزە یان پاییزە یان گەلۆ دا ،ك��ەم و زۆر چوارچێوە ناوەرۆكییەكان دی��اری��ك��راون .زۆرب���ەی نوسخەكانی پایزە، بە چاوپۆشی ك��ردن لە هەندێك جوداوازی ناگرینگ ،ناوەرۆكێكی هاوبەشیان هەیە. ئ��ازی��زە و گ��ەل��ۆش ه���ەروەت���ر دەی ئەگەر
بەیتی كوردی لە خوێند گرینگی باسەكە هەر لە ناوەرۆكی ئەو بەندانە دایە ،ئێمە بەچی دەزانین نوسخەیەكی ئازیزە لە نوسخەیەكی دیكە جوانتر و هونەریترە؟ بەیتناسێك كە تەواو ئاشنای بەندی گەلۆیە، ئەگەر نوسخەیەكی تازە دۆزراوە لەم بەندەی ـ كەپێشتر نەیدیتووەـ لە بەردەست دابندرێ، تەنانەت بەر لە خوێندنەوەشی ،زۆر و كەم دەزانێ بەندەكە باسی چی دەكا ،ئەوەی ئەو بەیتناسە لە یەكەم خوێندنەوەی دا سەرنجی دەدات���ێ ،چۆنیەتی دارێ��ژران��ی ڕستەكان و ڕادەی ناسك بوونی تەعبیرەكان و بە گشتی شێوەی دەربڕین لەم نوسخەیە دایە و ئەوانە هەموویان لە دەرەوەی بەستێنێكی ناوەرۆكی ڕووتن. ب��ۆچ��وون��ی دووه��ەم��ی��ش ب��ە ش��ێ��وەی��ەك��ی تر ل��ە گ��ری��ن��گ��ی ب��ەی��ت ك���ەم دەكاتەوە. گومان ل��ەوەدا نییە بەیتی كوردی سامانێكی چڕ و پڕ و دەوڵەمەندی لە زانیارییە مێژوویی و كۆمەاڵیەتی و زم��ان��ی��ی��ەك��ان ل��ەخ��ۆ گرتووە. ب���ەاڵم ب���ەم ح��اڵ��ەش��ەوە ب��ەی��ت نە بەتەنیا بابەتێكی مێژوویییە و ن��ە بابەتێكی كۆمەاڵیەتی ڕووت��ی��ش��ە .ئ��ەگ��ەر واب���ا دەبوو ب��ەه��ۆی وت��ارێ��ك��ی شیكارانەی م���ێ���ژووی���ی ل���ەس���ەر كارەساتی دم��دم ،هەرچی نوسخەی بەیتی دمدمە وەال نرابان ،بەڕاستی ئەگەر لەبایەخە تایبەتەكانی جوانیناسی بەیت بترازێین ،ئەو بەندانەی خوارەوە لە بەیتی دمدم ،لەباری مێژووییەوە هەڵگری چ زانیاریگەلێگی بەقەدر و قیمەتن؟ سوارێك هات بە نادری كەس نییە چەكانی وەرگری خان دەپرسێ« :ئەوهە كێیە؟» «خان ئەوە عەزرەتی خدری» سوارێك هاتووە لەبۆ گەشتێ بەویە سووڕەتی بەهەشتێ خان دەپرسێ« :ئەوهە كێیە؟» «ئەوهە وەیسی ماهی دەشتێ» سوارێك هاتووە لە كارخانێ بەویە سووڕەتی ئیمانێ خان دەپرسێ« :ئەوهە كێیە؟» «خ���ان ش��ێ��خ عەبدولقادری گێالنێ» س�����وارێ�����ك ه���ات���ووە هونەرمەندە ئە سپا بی دەعوایەی رەندە
خان دەپرسێ« :ئەوهە كێیە؟» «خان ئەوهە شاهی نەخشبەندە» بەڕاستی بڵێی بكرێ ئەم بەندانە وەكوو بەشێك ل��ەو ڕاپ��ۆرت��ە مێژووییە چ��اوی��ان لێ بكرێ كەباسی ڕووداوی دمدم دەگێڕنەوە؟ لەوانەیە لە نووسراوە مێژوویەكانیشدا ،گەیشتن بەو عەینییەتەی هەموو جوداوازییەكان لە هەموو ڕاپۆرتە جۆراوجۆرەكان بستڕێتەوە ،كارێكی گونجاو نەبێ. ب��ەاڵم بەالنی ك������ەم������ەوە دەك������رێ بڵێین
لە ن����������ووس����������راوە م����ێ����ژووی����ی����ەك����اندا، گ�����ەی�����ش�����ت�����ن ب�����ەو عە ینییە تە دەتوانێ
ئەدەب و هونەر
ژمارە 567ـ 22ی ئۆكتۆبری 2011
7
دنەوەیەكی بەراوردكارانە لەگەڵ ئەدەبی كالسیكدا وەكوو ئامانجێك ـ تەنانەت ئەگەر زۆر دوورە دەستیش بێ ـ لەبەرچاوی هەموو مێژوونووسێك بێ .كەچی ئێمە لەو بەشەی بەیتی دمدمدا، لەجیاتی عەینییەتی م��ێ��ژووی��ی ،لەگەڵ زەینییەتی تایبەتی كوردێك بەرەوڕوو دەبینەوە كە ئەگەرچی باپیرانی لە مەیدانی شەڕێكی نابەرانبەردا دۆڕاون ،ب��ەاڵم لە چوارچێوەی تایبەتی بەیتەكەدا ،دیاریكردنی ئارایشتی سوپای هەردووك ال بە مافی خۆی دەزانێ. بۆیە زۆر بەشێنەیی و لە سەرەخۆ ،بەوپەڕی تێڕادیوییەوە ،سوڵتان مەعرووفی كەرخی و شەمسی ت��ەورێ��زی و ڕابیعەی ع���ەدەوی و سەعدی وەقاز ڕەوان��ەی ناو سوپای كوردان دەكا و لەبەرانبەردا هەرچی كافر و مەلعوونە، بە پاڵەپەستۆ دەب��اڵ قۆشەنی هەنگامەی عەجەم دەپەستێ .كەواتە دەڵێین دەقی بەیتی دم��دم ،وەك��وو هەموو بەیتەكانی دیكە دەقێكی هونەرییە. ن���ی���ش���ان���ەن���اس���ی ،وەك�����وو زانستی تاوتۆی كردنی دەالل��ەت��ە جۆراوجۆرەكان پ��ێ��م��ان دەڵ����ێ هەرچی ن��ی��ش��ان��ەی زانستییە تەعبیر لە عەینییەتێك دەك���ا ،ب���ەدەر ل��ە شوێن وەرگ��رت��ن لە زەینییەتە تاكەكان .بەاڵم نیشانەی ه��ون��ەری تەعبیر لەو زەینییەتانە دەك��ەن كە دەیانهەوێ لەسەرڕاوە، ب��ەش��ێ��وەی��ەك��ی تازە جیهان بخوڵقێنیتەوە. ب������ۆی������ە هیچ لەمپەرێك ڕێگا لە بەیتبێژی كورد
ناگرێ هەتا شەڕی قەاڵی دمدم بە خەزایەك ببینێ كە ئااڵی نەبی تێدا هەڵكراوە. ڕوانینی ڕووتی مێژوویی بۆ بەیت تەنانەت ئەم ختووكەیەشمان لە دڵ دەهاوێ كە بۆ نموونە نوسخەكانی بەیتی هەمزاغای مەنگوڕ كۆ كەینەوە و بە پێی سەرچاوە باوەڕ پێكراوەكان، هەڵە مێژووییەكانیان ل��ێ هەڵپەڕتێوین و نوسخەیەكی پااڵوتە لە بەردەستی خوێنەر بنێین! م��ێ��ژوون��ووس ح��ەق��ی خ��ۆی��ەت��ی ب��ۆ ناسینی زیادتری كەسایەتی كاكەمیر و كاكە شێخ، ئاوڕ لەو نوسخانە نەداتەوە كە لەگەڵ دەقی شەرەفنامە ناكۆكن و زیادتر ئەو نوسخانەی ب���ەالوە پەسند ب��ێ ك��ە ن��ێ��وەرۆك��ی��ان لەگەڵ نێوەڕۆكی سەرچاوە مێژووییە باوەڕ پێكراوەكان یەك دەگرێتەوە ،بەاڵم نە ئەو مێژوو نووسە دەتوانێ بەم پاساوە كە ئەو نوسخانە هەڵەی مێژووییان تێدایە شورت و گومیان بكا و نە بەیتناسیش دەتوانێ لە كاری بایەخ دانان بۆ ئەم نوسخانە ،جوانكاری و ناسككارییە هونەرییەكانیان پشت گ��وێ بخا و ه��ەر بە تەنیا گرینگی بە سەنەدییەتی مێژووییان بدا. وەكوو دوایین گوتە لەم بارەیە دا دەمهەوێ پرسیارێك ئاراستەی بەیتناسان و خوێنەرانیش ب��ك��ەم ،پ��رس��ی��ارێ��ك ك��ە ل��ەن��او چوارچێوەی بارودۆخێكی گریمانەیی دا دەت��وان��ێ بێتە ئاراوە :با وای دابنێین دوو نوسخەمان لە بەیتی «كاكە میر و كاكە شێخ» لە بەر دەست دایە. ناوەرۆكی یەكێكیان لەگەڵ دەقی سەرچاوە مێژووییەكان یەك دەگرێتەوە و ئەوی تریان ئەو هاوجووتییە ناوەڕۆكییەی تێدا بەدی ناكرێ ب��ەاڵم ئەو نوسخەیەی ناڕێكە لەگەڵ دەقە مێژووییەكان ،خاوەنی فۆرمێكی زۆر پتەو و پێكهاتەمەندە و ڕستەكانی زۆر وەستایانە داڕێ��������ژراون و تەعبیرەكانی لەوپەڕی ناسكی دان و نوسخەكەی ت�������ر ل�����ەم ڕووەوە
ن��اگ��ات��ە ئ��اس��ت��ی ئ��ەم��ەی��ان .ب��ەڕاس��ت��ی لەم حالەتەدا بەیتناسێكی شارەزا ،كامە نوسخە بە هونەری تر و گرینگ تر دەزانێ و بێ ئەوەی هەوڵی شورت و گوم كردنی هیچ كامیان بدا، كامەیان بەرزتر دەنرخێنێ؟ بە وەالنانی ئەو شێوە لێكۆڵینەوانەی هەر بە تەنیا جەخت لە سەر الیەنی مێژوویی یان كۆمەاڵیەتی بەیت دەكەن ،ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێ كە چ مێتۆدێك بۆ لێكۆڵینەوە لە سەر بەیت لەبار و بەكەڵكە؟ چ جۆرە شیكارییەك دەتوانێ چوارچێوەی بەیتمان پێ بناسێنێ و لە تاوتوێ كردنی دەق��ە جۆراوجۆرەكاندا شارەزامان بكا؟ ئ��ەو ب��اب��ەت��ەی ل��ێ��رەدا دەم��ان��ه��ەوێ بیخەینە ڕوو ،ه��اوچ��ەش��ن��ی ئ���ەو ب��اب��ەت��ەی��ە ك��ە لە وەاڵم��ی پرسیارێكدا گەاڵلە دەك��رێ كە لە بارەی چۆنیەتی فێربوونی زمانێكی تازەوە پرسیار دەكا .دوای ئەوەی كەسێك ڕێزمانی زمانێكی ت��ازە فێربوو و تا ڕادەیەكی شیاو ئاشنای وشە و زاراوەكانی ئەم زمانە تازەیە بوو ،ئینجا بۆخۆی دەتوانێ ڕستەی رێزمانی تازە كە دەاللەت بۆ مانای دڵخوازی دەكەن، دابهێنێ. ئایا دەتوانین بەیتیش بە خاوەنی ڕێزمانێكی ئەوتۆ بزانین كە بكرێ یاسا و رێساكانی بدۆزرێتەوە و چوارچێوە گشتییەكەی وێنا بكرێ؟ بەڕاستی دەتوانین بڵێین ئەگەر ئەو ڕێزمانەی دانە دانە رستەكانی ناو بەیتی پێ دادەڕێژرێ ،رێزمانی كوردی بێ ،ڕێزمانێكی بووتیقاییش هەیە كە بەگوێرەی ئەم ڕێزمانە تایبەتە چۆنیەتی ب���ەدوای ی��ەك��دا هاتنی ڕستەكان و بەندەكان و بە گشتی چۆنیەتی تەركیبی بەیت ،دیاری دەكرێ .دۆزینەوەی چ��وارچ��ێ��وەك��ان��ی ئ��ەم ڕێ��زم��ان��ە بووتیقاییە، گەورەترین هەنگاوە كە لە بواری بەیتناسی دا دەتوانین هەڵیهێنینەوە. ئێمە ئەگەر بزانین بۆ نموونە هەر بەندەی حەیران لە سێ بەش پێك دێ و كۆتایی هەر بە شەش لە خۆگری رێكەوەندێكی سەروادارە كە سەرواكەی لەگەڵ سەروای دوو بەشەكەی تر یەكن ،ئەو دەم دەتوانین ئەوەندە شارەزاییە وە دەست بهێنین كە بزانین لەو دوو بەندەی خ���وارەوە ،كامەیان بە شێوەیەكی ڕێزمانی داڕێژراون و كامەیان لەم دەربڕینە رێزمانییە بێ بەرین. بەندی یەكەم: ئەمن دەڵ��ێ��م ل��ەوێ ن��ۆرێ هەتا ئەوێ نۆرێ ئەوە مەڕ و مێگەلی خۆیان راكێشان بۆ سەر گۆلی دە بەرخ شۆرێ ئەتۆ دای و خوشكی دە خۆت نەبوون لە بۆتیان ناردبانەوە بە دیاری هەر دۆاڵغ و گۆرێ
بەندی دووهەم: ئەی خودا هاوار ئەی موسولمانان! كوڕم كوژراوە بە پیرە سەری جەرگم بڕاوە
ن��ەك ه��ەر ف��ۆرم��ە فۆلكلۆرییەكان خاوەنی رێزمانی تایبەت بە خۆیانن ،بەڵكوو چۆنیەتی ئاڵ و گۆڕ كردنی فۆرمەكان و چۆنیەتی گۆڕانیان لە قاڵب و شێوە گوتنێكەوە بۆ قاڵب و شێوە گوتنێكی تریش ،خاوەنی ڕێزمانێكی ڕێك و پێكە. بەر ل��ەوەی بپەرژێینە سەر چۆنیەتی وەدی هاتنی ئاڵ و گۆڕ لە فۆرمی بەرباڵوی بەیتی ك��وردی دا ،با بە شێوەیەكی بەراوردكارانە، ئاوڕ لە بەستێنی ئەدەبی كالسیك بدەینەوە و قسە لە سەر قالبێكی شێعری كالسیك بكەین كە لكی چكۆڵەتری لێ بووەتەوە و دواتر ئەم لكە وەكوو قالبێكی تازە لە بەستێنی ئەدەبی كالسیكدا بەڕەسمی ناسراوە ،ڕووداوێك كە لە بەستێنی بەیتی كوردیش دا ڕووی داوە بەاڵم زۆركەم ئاوڕی زانستی لێ دراوەتەوە. قەسیدە قالبێكی شێعریی زۆر گرینگ لە شێعری كالسیكی عەرەبی و فارسی دایە، گرینگی قەسیدە بێژی لە شێعری عەرەب دا تەنانەت بۆ دەوران���ی ب��ەر لە ئیسالمیش دەگ��ەڕێ��ت��ەوە و ئ��ەو ح��ەوت پ��ارچ��ە قەسیدە فەسیح و بەلیغە كە بە «معلقات سبع» ناویان دەركردووە و دەڵێن هۆنراوەی حەوت شاعیری بە نێوبانگی ع��ەرەب��ی زەم��ان��ی جاهیلین و وەختی خۆی لە دیواری كابە هەاڵوەسراون، ش��اه��ی��دی ئ��ەم ب��ۆچ��وون��ەن .ف��ارس��ەك��ان ئەم قاڵبە شێعرییەیان لە عەڕەبەكان وەرگرتووە و بۆ مەدحی پادشا و ئەمیرە گەورەكانیان بە كاریان هێناون( .لە بەر ئەوەی لە كۆمەڵگای ك��وردی دا ،حكوومەتێكی نەتەوەیی بەهێز نەبووە كە بە دیاریكردنی ناوەندێك ،حوكم ب��ەس��ەر ه��ەم��وو ب��ەش��ەك��ان��ی واڵت���ی كوردان دا بكا ،یان ئەگەر هەبووە وەك��وو نموونەی فەرمانڕەوایی بەدرخان ،زۆركەم خایەن بووە، ه��ەر ب��ۆی��ە دەرب����اری ئ���اواش ن��ەب��ووە ك��ە بە پووت زێڕ و زێو بخاتە بەردەمی ئەو شاعیرە مەدداح و پەسن بێژانەی كاریان هەر بەتەنیا هۆندنەوەی قەسیدەی مەدحی بێ .ئەوەتا لە ئیرانیش دا ،لە سەدەی شەشەم و حەوتەم بەم الوە ،بە دوای تێك چوونی فەرمانڕەواییەكی بەهێزی ناوەندی لە ئاكامی هێرشی مەغوول دا ،گوتنی قەسیدەش بەم شێوەیە لەناو چوو و قەسیدە بێژەكانیش لە مەدحی پادشاكانەوە بایان داوە بۆ پەسنی وەلی و پیاوچاكان. قەسیدە پارچە شێعرێكی درێ��ژە و تەنانەت ج��اری وای��ە هەتا حەفتا بەیتیش خ��ۆی لە بەریەك دەكێشێتەوە .ئەم قاڵبە شێعرییە لە چوار بەش پێك دێ .بەشی یەكەم (تەشبیب) ی پێ دەڵێن .وش��ەی تەشبیب كە لەگەڵ وش����ەی (ش���ب���اب) ه��اوری��ش��ەی��ە ،بەمانای ی���ادك���ردن���ەوەی ه��ەڕەت��ی الوی ی���ە .لەبەر ئ��ەوەی قورسایی زۆرت��ری هەست و سۆزی ئەم دەورەی��ە ،دەگەڕێتەوە بۆ خۆشەویستی و ئەوینداری ،كەواتە ئەم بەشەی قەسیدە ،زیادتر لەخۆگری شێعری ئەویندارانەیە .هەربۆیە ئەو بەشە سەرەتاییە ،جگە لە (تشبیب) بە (تغزل) واتە گوتنی شێعری ئەویندارانە و هەروەها بە (نسیب) وات��ە گوتنی شێعری ناسك بۆ ژنانیش ناسراوە .دیارە لە بەر ئەوەی بەشی سێهەمی ق��ەس��ی��دە ،م���ەدح و پێهەڵگوتنی پیاوێكی گ���ەورە ل��ە خ��ۆی دەگ���رێ ،دەبێ شاعیر بتوانێ بە شێوەیەكی زیرەكانە بەشی یەكەم یان بەشی تەشبیب لە بەشی سێیەم واتە بەشی مەدح گرێ بدا و لێكیان ببەستێتەوە. ئەوبەشەی ك��اری ئ��ەو پێوەندی س��از كردنە ماناییە دەكا (تخلص)ی پێ دەڵێن كە بەشی دووەمە و سەركەوتنی بەرچاوی شاعیریش بۆ رێكخستنی ئەم پاژە كە ئەگەرچی لە هەموو بەشەكانی دیكەی قەسیدە كورت ترە بەاڵم
لە هەمووشیان دژوارت���رە( ،حسن تخلص)ی پێ دەگوترا .دوای بەشی مەدح كە زۆرترین پێوانە لە ڕووبەری قەسیدەكە دەگرێتەوە ،لە دوایین بەشی دا كە (شریگه)ی پێ دەڵێن، شاعیر دوعای بەخێر بۆ كەسایەتییە گەورەكە (مەمدووح) دەكا و لە بەر ئەوەی شاعیری قەسیدە بێژ لەم بەشەدا زۆرتر هیوای تەمەن درێ��ژی هەتاهەتایی و ژیانی ئ��ەب��ەدی بۆ مەمدوح دەخواست ،ئەم بەشە( ،دعای تابید) یشی پێ دەگوترێ كەبەمانای دوعای هەتا ئەبەد مانەوەیە. نموونەیەك لەم قەسیدە مەدحییانە بەهەر چوار بەشەكانییەوە ئەم پارچە شێعرەی خاقانی یە: (تشبیب) م���ا ف��ت��ن��ه ب���ر ت���وای���م و ت���و ف��ت��ن��ه ب���ر آینه ما را نگاه در تو ،ترا اندر آینه ت��ا آی��ن��ه ج��م��ال ت��و دی��د و ت��و حسن خویش تو عاشق خودی ،ز تو عاشق تر آینه ......... در آی����ن����ە دری�������غ ب������ود ص�����ورت�����ی ک���زو ببیند هزار صورت جانپرور آینه (تخلص) از روی ش���اه گ��ی��رد ن���ور و ض���وء آفتاب و ز روی تو پذیرد زیب و فر آینه (مدح) س��ل��ط��ان اع��ظ��م آن��ک��ه اش������ارات او زغیب چونان دهد نشانی کز پیکر آینه شاهنشهی ک��ه ب��ه��ر ع����روس ج�ل�ال اوست هفت آسمان مشاطه و هفت اختر آینه (شریطه) ب���ادت ج�ل�ال و م��رت��ب��ه چ��ن��دان ک��ه آسمان هر صبحدم برآورد از خاور آینه ئ���ەوە ق��اڵ��ب��ی ت��ای��ب��ەت��ی و ف��ۆرم��ی گشتی قەسیدە بوو .بەاڵم ئەم بابەتەی دەمانهەوێ لەم وتارە دا جەختی لەسەر بكەین ،باسێكی واوەی باسی ئەم قالب و فۆرمەیە .قەسیدە لە الیەكەوە لەبەر ئەوەی دوور و درێژ بوو و بێبەری بوو لە تایبەتمەندی كورت بڕینەوە و لە الیەكی تریشەوە لە بەرئەوەی بەردەنگەكەی هەر بەتەنیا كەسێك یان كەسانێكی تایبەت بوون ،وێڕای ئەو هۆكارە كۆمەاڵیەتییانەی باسمان كردن ،بەرەبەرە لە كورتی و لە كزی دا .ب��ەاڵم لە جیاتی ئ��ەو ،بەشی یەكەمی واتە تەشبیب هەم لە بەر ئەوەی ناسك ترین و هونەری ترین بەشی قەسیدە ب��وو و هەم لەبەر ئەوەی سەرنجی جەماعەتێكی یەكجار زۆری ب��ۆالی خۆی ڕادەكێشا ،ب��ەرەب��ەرە لە قەسیدە جودا بووەوە و وەكوو قاڵبێكی شێعریی سەربەخۆ بە ناوی «غەزەل» ناوی دەركرد. لە غ��ەزەلدا بەگوتەی نووسەرێكی ئێرانی، مەعشووق جێگای بە مەمدووح لێژ كرد و بە سیمایەكی دڵڕفێنی ئەوتۆ كە تێكەاڵوێك بو لە سێ سیمای مەعشووق و مەعبوود و مەمدووح ،هاتە مەیدانی شێعری كالسیك. لەبەر ئ��ەوەی شاعیر لە ق��ەس��ی��دەدا ،ب��ەر لە دەستپێكردنی بەشی م��ەدح ،تەخەللوسی بەناوی مەمدووحەكەوە دەكرد ،دوای لەكزی دانی قالبی قەسیدە و وە رمێن كەوتنی قالبی غ��ەزەل ،تەخەللوس بوو بە كۆتایی غەزەل و شاعیر ل��ە جیاتی ن��اوی م��ەم��دووح ،ناوی خۆی دەهێنا.
www.xewat.blogfa.com فۆتۆ :سۆران نەقشبەندی
8
ژمارە 567ـ 30ی رەزبەری 1390
پەرویز جەباری بەشی دووهەم و كۆتایی
ئ��ەم��ڕۆ ه��اوس��ەن �گ �ی��ی ن��اوچ��ە ل��ە ع �ێ��راق و ئەفغانستان بە نەمانی دوژمنانی بە قازانجی ئێران ش�ك��اوەت��ەوە .هێزی نیزامی ،كەرەسەكانی شەڕ ،تیكنۆلۆژی ،سەرچاوەی ماڵی ،ئابووری و پیشەسازیی ئێران لە كۆتایی ش��ەڕدا پەرەیان پێ دراوە و چاك كراونەتەوە .هەروەها بە دانانی سەرمایەیەكی گ��ەورە لە بەشی نیزامیدا ،هێزی هێرشبەریی ئەم رێژیمە زیاد بووە .ئەم رێژیمە بە بەهێزكردنی سوپای پاسداران لە تەواوی بوارەكاندا پ��ەرەی بە ب��وون و دەستێوەردانی خۆی لە ناوچە داوە .هەرچەند یارمەتی و ئاموزشی جۆراوجۆر ل��ە م��اوەی ئ��ەم چەند س��اڵ��ەدا ل��ە الی��ەن واڵتانی جۆراوجۆرەوە لە عێراق و ئەفغانستان بۆ بەهێزكردن و بنیاتنانی دێموكراسی و دەسەاڵتدارێتیی خەڵك و ئۆرگانە مەدەنییەكان لە بوارە فەرهەنگی ،سیاسی، كۆمەاڵیەتی ،ئ��اب��ووری و ئاموزشییەكاندا لەم واڵتانەدا بەڕێوە چووە ،بەاڵم لەم پێناوەدا رێژیمی دینیی ئێران بە ه��ۆی ج��ۆراوج��ۆرەوە لە رێگەی پێوەندییە ناڕەواكانی خۆی لەم واڵتانەدا ،هەمیشە خەریكی پێكهێنانی ناسەقامگیری ،ئاڵۆزی و بشێوی لە بەروپێشچوون لە بەشە جۆراوجۆرەكاندا بەتایبەت بەهێزبوونی ئۆرگانە دێموكراتیكەكان و بەشداریی خەڵك لە پەرەسەندنی سیاسیدا بووە. ئەم دەستێوەردانانە و پێكهێنانی بشێوی لە قۆناغە ج��ۆراوج��ۆرەك��ان��دا ل��ە الی��ەن باسكەكانی سوپای پاسدارانەوە بەڕێوە دەچێ .بۆ ئەم رێژیمە و هێزی بڕوایی ـ نیزامیی ئەو لە ناوچەدا وەها كار دەكا؟ بۆ نێوەرۆك و ئیدئۆلۆژیی دینیی رێژیمی ئیسالمی دەگ��ەڕێ�ت��ەوە .چوونكە ه��ەر ج��ۆرە سەرمەشقێكی سەركەوتوو لەم واڵتانەدا كە لە گوتاری ئایینی تێپەڕێ بە دوژمنێك بۆ خۆی و رێژیم و گوتاری دینی ـ ویالیی خۆی وێنا دەكا .هەر جۆرە گەشە، ئاگایی ،پەرەسەندنی سیاسی و ئابووری كە بوار بۆ بەرەوپێشچوونی دێموكراسی و دەسەاڵتدارێتیی خەڵك بڕەخسێنێ لەگەڵ نێوەرۆكی فكری ،بڕوایی و ئیدئۆلۆژیكی سیستمی خۆیدا بە ناتەبا دەزانێ. كۆماری ئیسالمی بە تەواوی هێزەوە ،لە ماوەی ئەم سااڵنەدا لە عێراق و ئەفغانستاندا هەوڵی داوە كە سیاسەتەكانی خۆی كە هەمان «ناردنەدەرەوەی شۆڕش» و ئیدئۆلۆژیی ئیسالمی» و «رێبەریی جیهانی ئ�ی�س�لام ل��ە ژێ��ر ئ ��ااڵی سەرپەرستی موسڵمانانی ج �ی �ه��ان»دا ب��ەرەوپ �ێ��ش ب �ب��ات .بۆ بردنەپێشی ئ��ەم مەبەستە ه��ەوڵ��ی دەستێوەردان، گێرەشێوێنی و پێكهێنانی ئاڵۆزی لە بوارە نیزامی، ئامووزشی ،تەبلیغاتی ،ماڵی و ...كاندا داوە .شێواز و سیاسەتی ئەم رێژیمە لەم سااڵنەدا بە درووستی نیشانی دەدا كە بە ت��ەواوی ه�ێ��زەوە و لێبڕاوانە لە بەرامبەر شەپۆلی نوێخوازی ،وەرچ��ەرخ��ان و گۆڕان كە رۆژهەاڵتی ناڤینی عەرەبی و باكووری ئافریقای گرتۆتەوە ،بەربەرەكانێ دەكا .لە بەرامبەر ئامانجەكان و داخوازییە دێموكراسیخوازانەكانی ئ��ەم خەڵكە و ه�ێ��زە سیاسی ـ ك��ۆم��ەاڵی��ەت��ی و مەزهەبییەكان گێرشێوێنی دەكا و لە كۆتاییدا بە كەڵكوەرگرتن لە دەست و پێوەندەكان و سەرچاوە داراییەكانی خۆی بە الڕێیدا دەبا. لەوەوە كە داخوازییەكانی خەڵكی ئەو واڵتانەی ك��ە دی�ك�ت��ات��ۆری تێیاندا رووخ� ��اوە ی��ان خەریكە دەڕووخێ وێكچوونی سەرەكی و بنەمایی لەگەڵ داخوازییە مێژوویی ،مەدەنی ،فەرهەنگی ،سیاسی و كۆمەاڵیەتییەكانی نەتەوەكانی ئێران هەیە ،هەر بۆیە هەوڵ دەدا كە پێش بە پەرەگرتنی دێموكراسی تازەپێگرتوو لە ن��اوچ��ەدا بگرێ تا لە ئاستێكی بەرینتردا نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر رێژیم و حكوومەتی ئیسالمی .بەاڵم لەم نێوانەدا هێزە ئیسالمییەكان لەم واڵتانەدا بە وشیاریی تەواوەوە دەبێ ئەو راستییەیان لە بەر چاو بێ كە سەرمەشقی شیاو و جێگای رەزام��ەن��دی��ی دەس��ەاڵت��داران��ی رێ��ژی��م ل��ە ت��اران بۆ جیهانی ئیسالم «ویالیەتی رەه��ای فەقیه» بە ناوەندێتی ت��اران ـ قۆم وەك «ام القرای اسالم» دەبێ .هەر جۆرە پێوەندی و نزیكایەتی لە الیەن كۆماری ئیسالمییەوە لەم گۆڕەپان و بیاڤانەدا لەگەڵ هێزە شۆڕشگێڕەكانی خاوەن بەریانی جیاواز لەم واڵتانەدا ،بۆ بوار رەخساندن و گەیاندنی ئاكام و مەبەست ب��ە ئ��ەم خاڵە (سەرمەشقی شیاوی ویالیەتی فەقیه)یە. ئ��ەوان بێ گومان بە تەمای خێر و چاكەی خەڵكی واڵتانی عەرەبی ،ئیسالمی و دراوسێكان
كۆماری ئیسالمی ،لەمپەرێك لە بەرانبەر دێموكراسیی ناوچەدا ن�ی��ن .چ��وون�ك��ە ل��ە ب�ن��ەم��ادا ل��ە م ��اوەی 33 س ��اڵ دەس��ەاڵت��دارێ �ت �ی��ی دی�ن�ی��ی خ��ۆی��ان بە س��ەر ن��ەت��ەوەك��ان��ی ئ�ێ��ران��دا ب��ە كەڵكوەرگرتن لە شەریعەت ،یاسا ئایینی و ئیسالمییەكان لە بیری خێر ،چاكە ،ئەمنییەت ،پێشكەوتن و ب��ەخ�ت��ەوەری��ی ن��ەت��ەوەك��ان��ی ئ �ێ��ران نەبوون. بەم روونكردنەوە و لێكدانەوە كورتە لە رۆڵ و ئامانجە روون و ش��اراوەك��ان��ی «رێژیمی والیی» زیاتر دەتوانین لەو بابەتە بگەین كە بە هەبوونی ك��ۆم��اری ئیسالمی لە ئێراندا ب��ەم ش�ێ��وەی��ە و ب��ەم رۆڵ و پ�ێ�ك�ه��ات��ەوە كە رۆڵگێڕان لە ناوچەدا لە بوارەكانی ناكۆكی، تێكهەڵچوون ،دووب��ەرەك��ی ،گێرەشێوێنی و نەسازان لە بەرنامەكان و سیاسەتە سەرەتایی و سەرەكییەكانییەتی ،هەروا ناتوانین شایەتی پێشكەوتن ،بەهێزبوونی سیستمەكان و ئۆرگانە مەدەنییەكان و پەرەسەندنی دێموكراسی بین .لە بنەڕەتدا حكوومەتی دینی ئێران لەمپەرێكی بنەمایی لە بەرامبەر فۆرمگرتن و گەشەی دێموكراسی تازەپێگرتوو لە ناوچەدایە .ئەم رێ��ژی �م��ە و س��ەرم��ەش�ق��ی حكوومەتدارییە، نەتەنیا لە نێوخۆی ئێراندا بۆ ژیان ،ئاسایش، پێشكەوتن و دینی خەڵك سەركەوتوو نەبووە، بەڵكوو لە دەرەوە و پێوەندییە جیهانییەكاندا متمانەی واڵت و مێژووی ئێرانی لەنێوبردووە. نەتەنیا ناتوانێ بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی ئێران دابین بكا ،بەڵكوو لە بوارگەلی جۆراوجۆر و بە شێوەی ج��ۆراوج��ۆر ب��ەرژەوەن��دی�ی��ە نەتەوەییەكانی نەتەوەكانی ئەم واڵتانەی بە فیڕۆ داوە و تااڵنی كردووە .بۆ كۆماری ئیسالمی هیچ جۆرە گۆڕان و گۆڕانكاریی دێموكراتیك لە ناوچەدا جێگای خۆشحاڵی نیە ،تەنانەت ئەگەر دوژمنەكانیشی لەم رێگەیەدا وەال بنرێن .تەنیا لە گوتاری دیپلۆماتیكدا ئاماژە بە وەها راستییەك دەكات .ئەمە لە كاتێكدایە كە پێگە ،رێز و هەڵكەوتی لەم ماوەیەدا لەنێو هێزە سیاسییەكان و جەماوەری عەرەب و عەجەمدا لە ناوچە زۆر الواز بووە .بەگشتی ئەم گۆڕانكاری و شۆڕشانە لە ناوچەدا لە رەهەندی جۆراوجۆرەوە بە زیانی رێژیمی ئیسالمی بووە .چوونكە بۆتە هۆی ئەم دەرەنجامانە: 1ـ هاوپەیمانەكان و واڵتانی نزیك لەم رێژیمە لەگەڵ ناڕەزایەتیی گشتیدا بەرەوڕوو بوون. 2ـ ئەو رێژیمانەی كە لە ن�ێ��وەرۆك ،مێتۆد و شێوازی دیكتاتۆریدا لەگەڵ كۆماری ئیسالمی یەكسانیی مێژوویی ،فكری ،بڕوایی و رێبەرییان هەبوو ،رووخاون. 3ـ ئەو داخوازی و ویست و دروشمانەی لە واڵتی خۆیدا سەركوت كردووە كە لە ئاستی بەرباڵودا لە مەراكش تا عێراق لە الیەن خەڵكی ئەم واڵتانەوە بەرز دەكرێنەوە. 4ـ لەنێو جەماوەری عەرەبدا پێگە و متمانەی خ��ۆی ل��ەدەس��ت داوە .نزیكبوونەوەی حەماس لە بزاڤی فەتحی فەلەستین (وەك نموونە). 5ـ گ ��رووپ و رێ �ك �خ��راوە ئیسالمییەكان بە راشكاوی رایانگەیاندووە كە نە رێگای ئایەتوڵاڵ خومەینی دەپێون و نە ئەم شێوە و سەرمەشقەی حكوومەتی دینی پەسەند دەكەن. 6ـ رێبەران و ئەو رێژیمانەی كە لە ناوچەدا رووخ��اون یان ه��ەروا لەگەڵ ناڕەزایەتیی خەڵكدا ب� ��ەرەوڕوون ،چەندین دەی��ەی پشت س��ەری��ەك��ە بە درووشمی فریودەرانە و درۆزنانەی پشتیوانی لە فەلەستین و دژایەتی لەگەڵ ئیسرائیلدا بە سەر جەماوەری عەرەب ،چارەنووسی واڵت ،ئابووری و بەرژەوەندیی نەتەوەییدا بە خراپترین شێوە دەستیان گرتووە. ئەوەش دەبێ بڵێین كە درووشمی پشتیوانی لە فەلەستین هەمیشە لە ناوچە و لە ئێراندا لە الیەن رێژیمە دیكتاتۆری و ناخەڵكییەكانەوە كەرەسەیەك بۆ سەرەڕۆیی ،زەبروزەنگ و سەركوتی داخوازییەكانی خەڵكی ئەم واڵتانە بووە .كەڵكوەرگرتن لەم دۆخە لە نێو جەماوەردا هەمیشە بۆتە بەسیجكردنی جەماوەر دژی داخوازیی دێموكراتیكی كۆمەڵگا. ل���ە ب � �ن� ��ەڕەت� ��ەوە ك� ��ۆم� ��اری ئ �ی �س�لام��ی بە سیاسەتە فەرهەنگی ،ئ��ام��ووزش��ی ،تەبلیغاتی و دەرم��ان �ی �ی��ەك��ان �ی��ەوە ب��ۆ ت��وێ��ژە ك��ەم��داه��ات و پ�ل��ە خ��وارەك��ان��ی ك��ۆم��ەڵ�گ��ا ه��ەوڵ��ی یارگیری، بەدەستهێنانی پشتگیری ،متمانە و ن�ف��ووز بۆ
خۆی دەدات .ئەم رێژیمە پاڵپشتێكی گەورەی لە هاوپەیمانییە لەرزۆكە نائەخالقی و نادینییەكان بۆ لەنێوبردنی دژب��ەران��ی خ��ۆی هەیە .بە هۆی ئ��ەزم��وون��ی زی��ات��ر ل��ە س��ێ دەی��ە ل��ە ه��اوك��اری و نزیكی لەگەڵ دیكتاتۆرەكان و ستەمكارانی ناوچە و پشتیوانی و هاوڕێیی لەگەڵ هێزە رادیكاڵ و ت��ون��دڕەوەك��ان و ه��ەروەه��ا پشتیوانیی م��اددی و مەعنەوی لە تێرۆریزمی دینی ـ مەزهەبی لە ناوچەدا تا شوێنێك كە لە پایتەختی خۆیدا شەقام بە ناوی تێرۆریستە ئیسالمییەكان ناودێر دەكا. لە دڵی یاسای بنەڕەتی ،شەریعەت و تیئۆریی ئ��ەم رێژیمە و حكوومەتی س��ەرچ��اوەگ��رت��وو لێی تێرۆریزم ،تۆتالیتاریزم ،ئیدئۆلۆژیی ئیسالمی، ناردنەدەرەوەی شۆڕش ،ناكۆكی و لێكدژی لەگەڵ چەمكەكانی كۆمەڵگا مۆدێڕن و دێموكراتیكەكان هەمیشە سەر هەڵ دەدات .ئەم رێژیمە زایەڵەی ئیدئۆلۆژییەكی ئیسالمی ،هێرشبەر و قەیران خولقێن ب��ۆ ئ �ێ��ران ،ن��اوچ��ە و جیهان ل��ە بواری دێموكراسی ،سیستمە خەڵكییەكان و ئازادییە. ب � ��ەرەوڕووی ه��ەر چەشنە ه��زری ئیسالمی كە بڕوای بە پێكەوەهەڵكردن و سەرمەشقی سیاسی نزیك بە كۆمەڵگای دێموكراتیك و ك��راوە هەبێ، دەبێتەوە .ئەم رێژیمە و ئیدئۆلۆژییەكەی لەگەڵ دیپلۆماسیی ن �ی��زام��ی ،ئەمنییەتی ،م��اڵ��ی و تەبلیغاتی هەڕەشەیەكی سەرەكی و بنەمایی بۆ هزری نوێ ،بڕوای ئازاد ،ئاسایش و چارەنووسی خ��ەڵ��ك و واڵت��ان��ی ن��اوچ��ەی��ە .ه��ەر ب��ۆی��ە ژی��ان و بەردەوامیی سیستمە خەڵكی و شۆڕشگێڕییەكان كە لە سەرەتای رێگای ئەزموونكردنی بەشداریی ئ��ازاد و هەڵبژاردن بۆ حكوومەتێكی خەڵكین لە الیەن بەرنامەكانی حكوومەتی ئیسالمیی تارانەوە ل��ە ب���ەردەم ه��ەڕەش��ە و مەترسیی سەرەكیدایە. چوونكە ئەم سیستمە سیاسی و تیۆرییە بڕوایی ـ ئیدئۆلۆژیكییە لە ماوەی سی ساڵ دەسەاڵتدارێتی بە سەر ئێراندا گەورەترین و سەرەكیترین سەرچاوەی فكری ،س��ۆزداری ،مەزهەبی و عەمەلیاتی بۆ گەشە ،بەردەوامی و پەرەپێدانی تیرۆریزم و ئاڵۆزی لە ناوچەدا لە رەهەندی جۆراوجۆرەوە بووە. لە بنەڕەتەوە بنەما فكری و بڕواییەكانی ئەم هزرە كە بەشگەلێكی جۆراوجۆر لە ژیانی سیاسی و رك��ەب��ەری�ی��ە ف�ك��ری ـ ب��ڕوای�ی��ەك��ان��ی كۆمەڵگا ئیسالمییەكان لەخۆ دەگرێ لەسەر تەوەری فكری و بڕوایی ویالیەتی رەهای فەقیه و ئیدئۆلۆژیی ئیسالمی بنیات نراوە كە بڕوای بە مودیرییەتی جیهانی و بەدەستەوەگرتنی رێنیشاندەری و رێبەریی جیهانی ئیسالمە .ئ��ەم كۆمەڵە فكرییە لەسەر بنەمای گوتارێكی زۆر خەست و هێرشبەرانە كە خۆی بە سەرپەرەستی خوێندنەوەیەكی پاوانخوازانە لە ئیسالمی نابی محەممەد دەزان��ێ كە رەوایی خۆی لە نێوخۆی ئێراندا لە بەیانیی شۆڕش و بە گوتاری هەق و ناهەق لە نێو هێزە سیاسییەكانی نێوخۆی ئێران بۆ سڕینەوە و رەتكردنەوەی ئەوان بە ك��ار ب��رد .خاڵی وەڕێكەوتی گوتاری دینیی
رادیكاڵ لە الیەن كۆماری ئیسالمییەوە كە هەڕەشە لە جوواڵنەوە و داخوازییە دێموكراتیكەكانی خەڵكی ناوچەش دەكات لە بەیانیی شۆڕش و لە رێگەی رێنوێنیی دەزگای فكری ،سیاسی و ئەمنییەتی كۆماری ئیسالمی دەستی پێكرد. ئ��ەم دەسپێكە هەنگاوێكی ب��ەرب�ڵاو ب��وو بۆ س��ەرك��وت و وەالن��ان��ی ن��ەت��ەوەك��ان ،رووناكبیران، جیابیران ،سێكۆالرەكان ،چەپەكان ،ئیسالمخوازە نائیدئۆلۆژیكەكان و هتد . ..ئەم هزرە ئەمڕۆ بە ئەزموونی زۆر مەترسیدار ئەم بەریان و هێزانە لە واڵتانی خوازیاری گۆڕانی ناوچەدا دەخاتە بەردەم هەڕشە و تێكدانەوە .ئەم بیرۆكەیە لە هەوراز و نشێوی خۆیدا ئەزموونی دەستێوەردان لە رۆژهەاڵتی ناڤین و واڵتانی ئیسالمی هەیە كە لە پاڵ هێزە تێرۆریستی و توندڕەوە ئیسالمییە سووننەكاندا لە زۆر بواردا بە دوای یەك ئامانج و خاڵی هاوبەشەوەیە كە ئەویش دوژمنایەتی لەگەڵ كۆمەڵگای ئازاد و ئازادییە. لە بنەڕەتەوە ئەمانە هەر چەشنە هەنگاونانی خەڵك بەرەو الی دیاریكردنی چارەنووسی سیاسیی خۆیان ناتوانن قبووڵ بكەن چوونكە ئەوە بە ناتەبا لەگەڵ خوێندنەوەیەكی رادیكاڵ و توندوتیژ لە ئیسالم و بڕوای خۆیان دەزانن. ئ��ەم رێژیمە دینی و بڕواییە ب��ە دۆزینەوەی كەسانی پلە 3و 4لە نێو شیعەكان و سووننەكاندا بە شێوەی جۆراوجۆر ئەوان گیرۆدەی بیركردنەوەی خ��ۆی دەك��ات و لە رێگەی دان��ی ب��ەش ،پ��وان و ه��ەڵ �ك��ەوت��ی ئ��ام��ووزش��ی ،م��اڵ��ی ،ئ ��اب ��ووری و فەرهەنگی دەیانخاتە تۆڕێكەوە كە هەر كامیان ل��ە ق��ۆن��اغ��ی ج ��ۆراوج ��ۆردا وەك ك��ەرەس��ەی��ەك بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانج و پڕۆژەكانی بە كار دەبرێن. وەها رێژیمێك بەم ئیدئۆلۆژییەوە و كەڵكوەرگرتن لە سەرچاوەی گ��ەورەی ماڵی و داهاتی نەوت، خ��اوەن��ی دەس��ەاڵت�ێ �ك��ی زۆر ب ��ەرز ب��ۆ تێكدانی ئاسایش ،نەزم و هاوسەنگییەكانی ناوچەیە .ئەم رێژیمە تەواوی جوواڵنەوە ئیسالمی و خەڵكییەكان لە ناوچەدا لە رێڕەوی كۆمەڵەی فكریی ویالیەتی فەقیه و پەیامی شۆڕشی ئیسالمی دەزانی .لەبەر ئەم بنەمایە ئەو هەقە بۆ خۆی بە پارێزراو دەزانێ كە بەرەوڕووی نەزم و داخوازییەكانی ناوچە و هێزە جۆاروجۆرە كۆمەاڵیەتییەكان ببێتەوە. پۆتانسیەلێكی گەورە لە شێوەی تێرۆریستی، دەس �ت �ێ��وەردان ،بارمتەگرتن ،تەبلیغی چاالكیی خۆكوژی ،گیرە شێوێنی لە ئاشتیی عەرەبەكان و ئ �ی �س��رای �ی��ل ،پ��رس��ی ف��ەل��ەس�ت�ی��ن ل��ە رێگەی دەستوپێوەندییەكانی خۆی و بزاڤەكانی سەر بە خۆی لە ناوچەدا تەنیا بەشێك لە چاالكییەكانی لەم پێوەندییەدایە .هەر بۆیە هێز و دەسەاڵتەكانی ناوچە و نێونەتەوەیی لەوە بە درووستی ئاگادارن كە هەر جۆرە پڕۆژەی دێموكراتیك و وەرچەرخانی بنەمایی بۆ ناوچە كە ببێتە هۆی ئاكامگەلێك وەك: ن��ەم��ان��ی ه��ۆگ��ری��ی الوان و هێزە -1 كۆمەاڵیەتی -سیاسییەكان ب��ەرەوالی تێرۆریزمی
ئیسالمی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و یاسا -2 توندوتیژەكانی شەریعەت (روو وەرگێڕان لێیان) ئاسایش و سەقامگیری لە ئابووری، -3 بازرگانی و مافەكانی مرۆڤدا گەشەی ئورگانە كۆمەاڵیەتییەكان -4 و كۆمەڵگای م��ەدەن��ی و ب��ەرزب��وون��ەوەی پێوەرە كۆمەاڵیەتییەكان لە بواری جۆراوجۆردا الوازبوونی ئیسالمخوازیی رادیكاڵ و -5 هێرشبەر كە بەستێنێك بۆ ناڕەزایەتیی گشتی دژی رۆژئاوا دەبێ. پێكهاتنی واڵتی فەلەستین و كێشەی -6 عەرەب و ئیسراییل ل��ە نێوچوونی رێژیمە دیكتاتۆر و -7 سەرەڕۆكان لە ناوچەدا گ��ەش��ەی ك��ەش و ه��ەوای گوتاری -8 سیاسی و بەشداریی گشتیی خەڵك لە سیاسەت و چ��ارەن��ووس��ی ك��ۆم��ەاڵی��ەت��ی ل��ەگ��ەڵ سیاسەتە تێكدەرانە و ئ��اژاوەگ�ێ��ڕان��ەك��ان و دەستێوەردانی حكوومەتی دینیی تاراندا بەرەوڕوو دەبێ. ئەمە بەشێكی بچووك لە ئاكامەكانی بزاڤەكان و پ��رۆژە دێموكراتیكەكانە كە دەنگی لە كاتی رووخانی س��ەدام لە عێراق و تالیبان و ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان بە گوێ دەگا كە لە قۆناغەكانی دواتردا رەهەندێكی بەرینی لە گۆڕان و گۆڕانكاری لە ناوچەدا لە خۆ گرتووە. بەاڵم ئەوە راستییەكە ،كە كۆماری ئیسالمی و دەزگای سیاسی -ئەمنییەتی و دیپلۆماسیی ئەو بە كەڵكوەرگرتن لە دۆالرە نەوتییەكان و سەرچاوە نەتەوەییەكان و دارای ��ی زۆری خەڵكانی ئێران هەر جۆرە رێكخستن و سەرمەشقێك بۆ گۆڕان و بەشداریی مەدەنیی خەڵك بۆ ئازادی ،دادپەروەری، دێموكراسی ،پێشكەوتن و پەرەسەندنی لە ناوچەدا ت�ێ��ك دەدا و ب��ەش �ێ��وەی ج ��ۆراوج ��ۆر ل��ە رێگەی پشتگیری ل��ە گ��رووپ��ە سەلەفی و رادیكاڵەكان و تالیبان و ئەلقاعیدە لە هەر واڵتێكدا بە پێی هەڵكەوت و بەستێنی فەرهەنگی ،كۆمەاڵیەتی و سیاسی هەوڵ دەدا كە بە پێكهێنانی ئاڵۆزی، بشێوی و ه��ەروەه��ا پێكهێنانی بێهیوایی لە كۆمەڵگا و لە نێو هێزە سیاسییەكانی خوازیاری تێپەڕینی دێموكراتیك بە ئامانجەكانی خۆی بگا و سەرمەشق و هەوڵەكانی خەڵكی ئەم واڵتانە بۆ كۆمەڵگا و سیستمێكی دێموكراتیك كە لە الیەن زۆری�ن��ەی كۆمەڵگاوە پشتیوانی لێ دەك��رێ لە رێگەی سیاسەتە تێكدەرانەكانی خۆیەوە تووشی شكست بكات و ئەوان بەرەوالی شەڕی نێوخۆیی، ئاڵۆزی و بشێوی و ئەو پەڕی شكست و نامرادی ببات .بەڕاستی پێڕەوی لە سیاسەتەكان ،دروشمەكان و بیرۆكەكانی دەسەاڵتدارانی دینیی ئێران بۆ هەر هێزێكی سیاسی -مەزهەبی و كۆمەاڵیەتی لە ناوچەدا زایەڵە و نموونەی ئەم پەندە ئێرانییەیە كە» هەر كەسێك رێنوێنی كوندەپەپوو بێ لە وێرانەوە سەر دەردێنێ».
ژمارە 567ـ 22ی ئۆكتۆبری 2011
شەهاب خالیدی ب��ەش��ار ئ��ەس��ەد ،س��ەرك��ۆم��اری دیكتاتۆری سووریە هەڕەشەی ئ��ەوەی ك��ردووە كە «ئەگەر هێزە نێونەتەوەییەكان تەنانەت یەك موشەكیش لە شاری دیمەشق بدەن ،من بە هاوكاری و پشتیوانیی رێژیمی ئێران دەتوانم لە ماوەی شەش سەعاتدا بە داخستنی تەنگە ئاوییەكان ،ئاورتێبەردانی چاڵە نەوتییەكان ،گواستنەوەی بە سەدان موشەك بۆ بەرزاییەكانی گ��واڵن بە ئامانجی پێكانی شاری تالڤیڤ ،رۆژهەاڵتی نێوەڕاست بخەمە نێو ئاورێكی وەها بەرباڵو و گەورە كە تەنانەت دەزگ��ا سیخوڕییەكانی ئیسرائیل بیریشیان لێ نەكردبێتەوە» ن���اوب���راو ب���ەو ه��ەڕەش��ان��ە وی��س��ت��ووی��ەت��ی كە ناڕازییانی نێوخۆیی واڵت ل��ەوە بترسێنێ كە دژایەتی لەگەڵ رێژیمەكەی و سووربوون لەسەر ل��ەن��اوب��ردن��ی رێ��ژی��م��ەك��ەی هیچ دەسكەوتێكی بۆ ئ��ەوان ،بێجگە لە زەرەر و زیانی م��اددی و گیانی بە دواوە نابێ و هەروەها ویستوویەتی كە كۆمەڵگای جیهانی لە پشتیوانیكردنی خەڵكی ناڕازی پەشیمان و دڵسارد بكاتەوە. موعەممەر قەزافیش كاتێك كە ناتۆ هێرشی كردە سەر بنكە نیزامییەكانی لە لیبی ،هەڕەشەی ئ���ەوەی ل��ە ناتۆ ك��رد ك��ە ئ��ەگ��ەر ب����ەردەوام بێ لەسەر هێرشەكانی ،ئەوانیش بەرەی شەڕەكانیان دەگوازنەوە بۆ نێو قوواڵیی خاكی ئورووپا و هەتا ژن و منداڵەكانیشیان لەو هێرشانەی گەلی لیبی بێبەش نابن .بەاڵم دواتر جیهان شاهیدی ئەوە بوو كە ئەو هەڕەشانەی ناوبراو هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی ل��ەس��ەر ورەی ب���ەرزی شۆڕشگێڕانی لیبیایی دانەنا و ناتۆیشی لەو هێرشانە پەشیمان و دڵسارد نەكردەوە ،چوونكە گەلی لیبی بڕیاری كۆتایی خۆیانیان داب��وو كە ئیدی قەزافییان ناوێ ،بۆیە لەو شەڕەدا سەركەوتن و كۆتاییان بە دەسەاڵتی قەزافی هێنا. ل��ەم��ەڕ ئ����ەوەی ك��ە ب��ەش��ار ئ��ەس��ەدی��ش بەو ه��ەڕەش��ان��ە چ��ەن��دە دەت��وان��ێ ورەی ب���ەرزی ئەو شۆڕشگێڕانەی كە بڕیاری رووخاندنی رێژیمی
دیكتاتۆری بچووك پشتی بە كێ قایمە؟ دیكتاتۆری بەشار ئەسەدیان داوە دابەزێنێ و بە چۆكدا بێنێ ،ل��ێ��رەدا بە كورتی ئ��ام��اژە بە چارەنووسی هێندێك لەو دیكتاتۆرانەی سەدەی بیستەم دەكەم كە بۆ درێژەدان بە دەسەاڵتی خۆیان تەنیا بیریان لە سەركوتی نەیارەكانیان دەكردەوە. یەكێك لەو دیكتاتۆرانە كە بە باڵوكردنەوەی ئیدە ناسیۆنالیستی و دژە كۆمۆنیستییەكانی خۆی و بە دژایەتیكردنی جوولەكەكان توانیبووی ناوبانگێك بۆ خۆی دەربكات ئادۆڵف هیتلر بوو كە لە ساڵی 1933دا توانی دەسەاڵت لە واڵتی ئاڵماندا بە دەس��ت��ەوە بگرێ .ن��اوب��راو لە پێناو سەرخستنی ئیدەكانی خۆیدا ،بەتایبەت لە بواری دژایەتیكردنی جوولەكەكان ،دەستی لە هیچ جینایەتێكی دژی مرۆڤی نەپاراست و بیری لە داگیركردنی جیهان و دامەزراندنی رایشی هەزاران ساڵە دەكردەوە ،بەاڵم لە كۆتاییدا بستێك عەرز نەما كە لە سەری بژی و بۆ خ��ۆی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. سەدام حوسێن ،دیكتاتۆری ئ���ەوك���ات���ی ع���ێ���راق���ی���ش كە حیزبەكەی لە ساڵی 1968دا دەسەاڵتی بەدەستەوە گرتبوو و بۆ خۆیشی لە ساڵی 1979 بە لەسەركارالبردنی حەسەن ئەلبەكر ب��ب��ووە سەركۆماری ع��ێ��راق ،بیری ل��ە دەسەاڵتی ه��ەت��اه��ەت��ای��ی دەك��������ردەوە و ل���ە پ��ێ��ن��او ئ����ەو دەس���ەاڵت���ە هەتاهەتاییەدا دەستی لە هیچ ج��ی��ن��ای��ەت��ێ��ك دژی گەالنی ع��ێ��راق ن��ەپ��اراس��ت ،ب���ەاڵم لە ب��ەرام��ب��ەر ه��ێ��رش��ی ئامریكا و ه��اوپ��ەی��م��ان��ەك��ان��دا كەمتر ل���ە م��ان��گ��ێ��ك ت���وان���ی خۆی رابگرێ و لە كۆتاییدا تەنیا
ژێرزەمینێك مابوو كە خ��ۆی تێدا بشارێتەوە. بەاڵم دیمان كە ئەو دیكتاتۆرەیان چۆن لەو كون دەرهێناو بە سزای عاداڵنەی خۆی گەیاند. هەروەها ژنراڵ پینوشەش كە لە ساڵی 1973دا بە كودیتایەك دژی «سالوادور ئالندە» هاتبووە سەركار و لە س��ەردەم��ی دەس��ەاڵت��داری��ی خۆیدا دەستی دایە سەركوتی نەیارانی خۆی ،بەتایبەتی كوشتوبڕی بەكۆمەڵی كۆمۆنیستەكان ،تەنیا 17 س��اڵ توانی بەسەر گەالنی واڵتەكەیدا حوكم بكات و لە كۆتاییدا لە نەخۆشخانەیەكی نیزامی لە ش��اری سانتیاگۆدا بە ئەوپەڕی رەزاڵ��ەت و داماوییەوە گیانی لەدەست دا. لە راستیدا گەیشتن بە ئامانجە ئیدئۆلۆژیكەكان بەشێك ل��ە ئامانجی دیكتاتۆرەكانی سەدەی بیستەم بوو ،بۆیەش سەدەی بیستەم وەك سەدەی ش��ەڕی ئیدئۆلۆژییەكان ن��اس��راوە ،ب��ۆ نموونە
نازیسم لە ئاڵمان بە شوێن ئامانجە فاشیستەكانی خ���ۆی و ئیستالینیزم ب��ە ش��وێ��ن��ی ئامانجە كۆمۆنیستییەكانی خۆی كەوتبوو. رابردووی ئەو دیكتاتۆرانە ئەو راستییەمان بۆ دەردەخات كە هەر دەسەاڵتێك چەندیش بەهێز بێ، ناتوانێ لە بەرامبەر ئیرادەی خەڵكی ناڕازی و زوڵملێكراودا خ��ۆی راگ��رێ و مەحكووم بە لەناوچوونە .بۆیە بەشار ئەسەدیش كە بێگومان ئاگاداری رابردووی ئەو دیكتاتۆرانەیە ،دەبێ باش بزانێ كە ناوبراو لە دیكتاتۆرەكانی بەر لە خۆی وەك هیتلێر ،موسولینی ،سەدام حوسێن ،پینوشە و تیتوو و ..بەهێزتر نیە كە بتوانێ بە زەبری سەركوت و كوشتوبڕ و هەڕەشەكردن دەسەاڵتی لەرزۆكی خۆی رابگرێ و لە ئاكامدا ،بێگومان لە نێو خوێنی خەڵكی ناڕازیدا دەخنكێ.
هەورامان لە ماتەم و شینی جەنگاوەرانی خۆرەتاودا گریا ناسر ساڵحی ئەسڵ
ب��ە چاوخشانێك ب��ە س��ەر الپەڕەكانی مێژووی پڕ ه��ەوراز و نشێوی نەتەوەی ك�����ورددا دەردەك������ەوێ ه��ێ��ن��دێ��ك ت��اق��م و گرووپی زڕەكوردی بەستراوە بە دوژمن، خەیانەتیان بە خاك و نیشتمان و رۆڵەكانی نەتەوەكەیان كردووە. ی��ەك��ێ��ك ل��ە چ��ەن��دی��ن ن��م��وون��ەی ئەو ك����ردەوە ن��ام��رۆڤ��ان��ەی��ە ،ك��ە ل��ە مێژووی هاوچەرخی نەتەوەی كورددا دەمێنێتەوە، ت��ەح��وی��ل��دان��ەوەی ح����ەوت ت��ێ��ك��ۆش��ەر و پ��ێ��ش��م��ەرگ��ەی ش��ۆڕش��گ��ێ��ڕی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ،لە الیەن تاقمێك بە ناوی «بزووتنەوەی ئیسالمی» بە رێژیمی كۆماری ئیسالمیی ئێرانە. لە پاییزی ساڵی 1375ی هەتاوییدا، ح���ەوت تێكۆشەری حیزبی دێموكرات ب��ە ن��اوەك��ان��ی « حەمە ع��ەزی��ز قادری، ئ��ەرش��ەد رەزای���ی ،ع��ەدن��ان ئیسماعیلی، موزەفەر كازمی ،مەعرووف سۆهرابی، یونس محەممەدپوور و داری��وش ئیسالم دوست» لە كاتی گەڕانەوە لە ناو خاكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ،لە الیەن چەكدارەكانی بزووتنەوەی ئیسالمی ،بە ن��اوی میوانداری و پێڕاگەیشتنەوە بە
قوڵبەستراوی تەحویلی كۆماری پەت و سێدارە دران���ەوە .ئ��ەوان ئەو هەڵۆ تیژبااڵنە ب��وون كە رێژیمی ك��ۆم��اری ئیسالمی ه��ی��چ وەخت نەیتوانی دەستی بە شاباڵی ئەوان رابگات و خوێناوییان بكات ،بەاڵم وەك ع��ادەت��ی هەمیشەیی خۆیان پەنایان بردە بەر خۆفرۆشان و كاسە لێسەكانی خ��ۆی��ان ت��ا هەڵۆكانی دێموكرات راو بكەن. بە وردب��وون��ەوە و سەرنجدان بەو پ��ی�لان��ەی ك��ۆم��اری ئیسالمی بە هاوكاریی ب��زووت��ن��ەوی ئیسالمی، دەردەك��ەوێ كە مەبەستی ئەوان بۆ لەداوخستنی تێكۆشەرانی دێموكرات و تەحویلدانەوەیان بە رێژیمی خوێن و جینایەت ،بۆ بە چۆكداهێنانی پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكرات و پێكهێنانی ت��رس و دڵ��ەڕاوك��ێ لە ناو كۆمەاڵنی خەڵكی كوردستاندا بووە. یەخسیركراوەكانی دێموكرات ،كە لە مەكتەبی قاسملووی رێبەردا راهاتبوون، سلوولەكانی زیندانی پاوە و دیزڵ ئابادیان بە خۆڕاگری و پێداگری و ورەبەخشی و ئیلهام بەخشی لە تێكۆشەرانی رێگای رزگ��اری��ی ك��وردس��ت��ان ،ك��ردە ژوانگەی خ��ۆزگ��ە و ئ��اوات��ەك��ان��ی ئەویندارانی
نیشتمان و كوردستان بۆ ژیانێكی شیاو و شایانی ئینسان و بۆ بەربەرەكانێكردن لەگەڵ ستەم و نابەرابەریی نەتەوایەتی و كۆمەاڵیەتی. لە رێكەوتی 26ی خاكەلێوەی 1383ی هەتاوییدا ،رێژیمی كۆماری ئیسالمی لە ژێر گوشاری بیروڕای گشتیی جیهان و چاالكانی مافی مرۆڤ و دۆستانی حیزبی دێموكراتدا ،ناچار بوو پ��ەردە لە س��ەر ئ��ەو تاوانە هەڵداتەوە و ئاشكرای
بكات كە شەش كەس لەو تێكۆشەرانەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، دوای تەحویلدانەوەیان و پ��اش ئ��ازار و ئەشكەنجەی جەستەیی و رۆح��ی ،بێ دادگ��ای��ی��ك��ران ل��ە الی���ەن جەلالدەكانی رێژیمی پەت و سێدارەوە ئیعدام كراون. ساڵو لە رۆحی پاكی ئەو شەهیدانە و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی كورد و كوردستان.
9
جووت حەوت هەوراز
ـ هەاڵ دیسان هەاڵی تیرۆریزمە و كۆماری ئیسالمی ،دیسان تەپڵی ریسوایی لێدراوە و ئەحمەدی نژاد دەڵێت« :تیرۆر كاری ئەوانەیە كە فەرهەنگیان نیە» .هەڵبەت وەلی فەقیه لە كرماشان وەالمێكی باشی دایەوە كە وتی: «ل��ە م��ەو ب��ەدوا رەنگە ه��ەر پێویستمان بە سەركۆماریش نەبێت» .تا مەحمود بێت و بەو راشكاوییە بە خۆی و خامنەیی و سەروبنی رێژیم نەڵێ بێ فەرهەنگی ب��ێ ..ئەوەی دیكە ،مەهدی تائیب ،بەرپرسی قەرارگای ع��ەم��ار دەڵ���ێ���ت« :ب��اڵ��ی��ۆزی عەرەبستان ئەوەندەی ناهێنێ كە تێرۆری بكەین ،ئێمە بمانهەوێت ،خودی «شاعەبدوڵال»یان تیرۆر دەكەین» .پیاو بڵێ چی؟ بێ فەرهەنگی بێ دیسیپلینی بەدفەر. ب��ۆم��ان دەردەك������ەوێ ك��ە ت��ی��رۆری��زم بەپێی كێشانەیە ،بۆ نموونە باڵیۆز نرخی كەمتر لە شاعەبدوڵاڵیە ،كەواتە تیرۆركردنی كارێكی دژە فەرهەنگییە و پیاو ئەگەر دەیهەوێت شانبەشانی مەحموود و ئ��ەوان خزمەت بە كولتووری رەسەن و فولكلۆری ئێران بكات دەبێ كەسی گەورە تیرۆر بكات. لەخۆڕانیە ك��ە ج��ووت ح��ەوت هەمیشە بە گومانەوە لە ك��اری فەرهەنگی دەڕوانێت و تەنانەت پێی وایە باشترە فەرهەنگ لە سیاسەت جیا بكرێتەوە با خودای نەخواستە ئێمەش نەبینە فەرهەنگی و موسەقەف وەكوو مەحموود. ـ ئەحمەد جەننەتی ،دیاردەی سەرسوڕهێنەری هاوچەرخ لە نوێژی هەینی تاران فەرموویەتی «ئ���ەوەش بەشێك ل��ە قوڕبەسەرییەكانمانە كە ژنان دەچنە زانكۆ و دەخوێنن» .ئەی هەژارەكە! بەخوا زۆر گوناحە .خۆزگە ژنان لە جێی زانكۆ چووبانە ح��ەوزەی قوم ،ئەو دەم دەمانبینی حاجی ئاغا چ��ۆن كەیفی ساز دەبوو .هەڵبەت پێم وابێ بەشی دیكەی قوربەسەرییەكانیان ئەوەیە كە كوڕانیش هەر دەچ��ن��ە زان��ك��ۆ .باشە ئ��ەم زان��ك��ۆی��ە چییە هەموو كەس پێی خۆشە بچێت و لە جیاتی شووتی فرۆشی و دەالكی و ماتۆڕچییەتی و نەوت فرۆشی و هەزار كاری بە سوودی دی��ك��ە ،ب��ڕوان��ام��ەی��ەك��ی ل��ێ وەربگرێت؟ وەڵاڵهی بە سەری خۆتان ئەوەندەی ناهێنێ عومرێك ببیتە دڕك��ی چ��اوی جەننەتی و جەننەتییەكان .بابە گیان وازی لێ بێنن. هێی شووتی بە شەرتی چەقۆ. ـ مووسەوی دیسان هیچی نەگوتووە بەخوا پێم وابێ شتێك (چیز)ێكی پێیە و نایهەوێت بیڵێت. ـ خ��ام��ن��ەی��ی م����اوەی ح��ەوت��ووی��ەك��ە خۆی بانگهێشت ك����ردووە ب��ۆ ك��رم��اش��ان و ماڵ لە خانەخۆی ح��ەرام ب��ووە ،ب��ڕی��ارە دە رۆژ بمێنێتەوە .پەندێكی كۆنی كرماشانی دەڵێت «كشەكشە ،پ��اپ��ووڕەش��ە ،م��ی��وان ب��ە شەو، دوو شەو خۆشە» .ئێستاكە كابرا لە كۆڵ نابێتەوە ،ج��ووت ح��ەوت پێشنیار دەك��ات لە ئێوارە خوانێكدا خوڵكی بكەن بۆ خواردنی نان برنجیی كرماشان ،بە دڵنیاییەوە ئەگەر بخنكێنێ ،الن��ی��ك��ەم ت��ۆب��ە دەك����ات جاری دیكە كرماشان نەكاتە مەنزڵگای حەسانەوە و راب�����واردن .ن��ان برنجیی ك��رم��اش��ان ،ئەو تاقیكارییەی دەی��ان جار بە سەركەوتوویی تێپەڕاندووە ،لەم قەیرانی ئاڵترناتیڤەدا ،باشتر وای��ە ئاوڕێكی لێ بدەینەوە .غیرەتی نان برینجی قوڕگی هەموو مشەخۆرێكی ئازار داوە .داشی گیان! كاكە! ئێستاكە بوونەتە ئاجیلی س��ەرخ��وان��ی ئ��اغ��ا ،النیكەم «نان برنجی» بن ،نەك «راحت الحلقوم».
10
ژمارە 567ـ 30ی رەزبەری 1390
وەرگێڕان :رێبوار فانی وەرگێڕان بۆ كوردی :كوردستان ل��ە ئ��ەگ��ەری ل��ە پ���اڵ ی��ەك��دا جێگرتنی سێ هۆكاری گرینگ لە پێوەندی لەگەڵ پێوەندییەكانی ئێران و ئامریكادا مەترسیی پێكدادان و گرژی لە نێوان ئەم دوو واڵت��ەدا شتێكی حەتمییە .رژەی نیزامیی پێرسۆنێلی هێزی دەریایی ئێران لە رێكەوتی 31ی خەرمانانی 1390دا لە كاتێكدا بەڕێوە چوو كە دەری��اس��االر حەبیبوڵاڵ س��ەی��اری ،ب��ەو گومانە ك��ە سەقامگیری و ن��ف��ووزی سیاسیی ئامریكا ل��ە رۆژه��ەاڵت��ی ناڤیندا ك��ەم ب��ۆت��ەوە ،رایگەیاند كە كەشتییەكانی هێزی دەری��ای��ی ئێران لە نزیك لێوارەكانی ئامریكا یان لەوانەیە كەندای مێكزیك جێگیر ببن. هەرچەند بە كردەوەدەرهێنانی وەها بانگەشەیەك ل��ە ت��وان��ای��ی ك���ۆم���اری ئ��ی��س�لام��ی��دا ن��اب��ێ بەاڵم دەت��وان��ێ دەرب���ڕی ئ��ەو راستییە ب��ێ ك��ە ئ��ێ��ران لە هەوڵدایە كە پێگەی خ��ۆی لە ن��اوچ��ەدا بپارێزێ و رواڵەتێكی بەهێز و سەقامگیر لە خۆی پیشان بدا .بیروڕای گشتیی جیهان بە تەبلیغاتی پووچەڵ و دەس����ەاڵت نوێنیی ب��ێ ب��ن��ەم��ای ئ��ێ��ران خووی گرتووە .وەها پەیامێك لە الیەن حەبیبوڵاڵ سەیاری وات��ە نزیكبوونەوە لە لێوارەكانی ئامریكا بە پێی پێوانەكانی كۆماری ئیسالمیش نەلواوە و دەتوانێ بۆ هەمووان جێگای سەرسوورمانی زۆر بێ .پێنتاگۆن بە باشی لەو راستییە ئاگادارە كە هێزی دەریایی ئێران هیچكات نزیكی لێوارەكانی ئامریكا نابێتەوە. وتەبێژی كۆشكی سپی ،جی كارنی وتوویە كە وەها هەڵوێستگرتنگەلێك لە الیەن بەرپرسانی كۆماری ئیسالمییەوە بە جۆرێك تەبلیغاتی پووچەڵ و بێ بنەما دەزانین چوونكە توانایی هێزی دەریایی ئێران لە ئاستێكدا نیە كە بتوانێ ویالیەتە یەكگرتووەكان بخاتە ژێر هەڕەشەوە .ناوبراو تەنانەت هەڕەشەكانی دەریاساالری ئێرانی حەبیبوڵاڵ سەیاری بە سەگێك شوبهاندووە كە دەوەڕێ بەاڵم قەپ ناگرێ .لێدوان و لێكدانەوە نادرووستەكانی بەرپرسانی رێژیم دەتوانێ نیشانەی جۆرێك سەرلێشێواویی حكوومەتی ئێران
مەترسییەكانی زێدەڕۆیی ئێران لە مانۆڕی دەسەاڵتدا لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو راپەڕینانەدا بێ كە ئێستاش لە ناوچەدا لە ئارادان. ئێران واڵتێكە كە سەقامگیری و پێگەی خۆی ل��ە ن��اوچ��ەدا ل��ەدەس��ت داوە .ل��ە م���اوەی سەردەمی سەركۆماریی جۆرج بووشدا بە هۆی هەڵە زۆرەكانی ئامریكا لە رۆژهەاڵتی ناڤیندا ،ئێران بە شێوەی زی��رەك��ان��ە ت��وان��ی ل��ەو ب��ارودۆخ��ە ك��ەڵ��ك وەربگرێ و ب��ازن��ەی ن��ف��ووزی خ���ۆی ب��ەری��ن ب��ك��ات و ئەو بۆشایی هێزەی كە بە هۆی هەڵەكانی ئامریكاوە پێك هاتبوو پڕ بكاتەوە .ئەو دوژمنانەی كە ئێران خۆی نەیدەتوانی شكستیان بدات لە الیەن سوپای ئامریكاوە تێك شكێنران .پێگەیەك كە ئێران لە س��ەردەم��ی بووشدا توانی بەدەستی بێنێ ن��ەك بە پاڵپشتی هێزی خۆی بەڵكوو بە هۆی كەمبوونەوەی لەناكاوی خۆشەویستی و سەقامگیریی ئامریكا لە ناوچەدا بوو. ب���ەاڵم ه��ات��ن��ەئ��ارای بڵقاوی زووت��ێ��پ��ەڕی ئێران ب��ە ه��ۆی هەڵە ئیستراتیژیكییەكانی ئامریكاوە لە ن��اوچ��ەدا ،بە پێی هۆگەلێك لەوانە سەركوتی دڕندانەی خەڵك لە الیەن رێژیمەوە پاش هەڵبژاردنی س��ەرك��ۆم��اری��ی س��اڵ��ی 2009ك��ە ساختەكاریی ب��ەرب�ڵاوی تێدا ك��را و ه��ەروەه��ا راپەڕینی خەڵكی واڵتانی عەرەبی لە چەند شوێنی ناوچەدا دژی رێبەرانی دیكتاتۆری خۆیان رووی لە هەرەسهێنان كرد و لێكدانەوە و پێشبینییەكانی رێبەرانی كۆماری ئیسالمی هەڵە دەرچ���وون و حكوومەتیان تووشی سەرلێشێواوی كرد .هەرچەند كۆماری ئیسالمی لە رواڵەتدا بە بەهاری عەرەبیدا هەڵ دەدا بەاڵم ئەوەی كە لەم شەپۆلە عەرەبییەدا جێگای سەرنجە ئەوەیە كە الیەنی دژی ئامریكایی وەرن��ەگ��رت .لە وەها دۆخێكدا كە ناڕازییانی عەرەب حەز و خواستێكیان بەرەو الی دژایەتی لەگەڵ ئامریكا نەبوو ،كۆماری ئیسالمی لەگەڵ كێشەیەكی گ��ەورەدا لە پێوەندی لەگەڵ كەڵكوەرگرتنی سیاسیی خۆی لەم بابەتە بەرەوڕوو بوو بەتایبەت كاتێك كە حكوومەتی ئێران
مەیلێكی لە خۆی بۆ قبووڵكردنی داخوازییەكانی واڵتانی دراوسێ نیشان نەدا .بەهاری عەرەبی بوو بە هۆی ئەوە كە توانایی ئێران لە پاراستنی نفووزی خۆی لە ناوچەدا بە شێوەی بەرچاو دابەزێ ،بەاڵم لە الیەكی دیكەوە وەها دەرفەتێك بۆ واڵتی توركیە رەخسا كە خۆی زیاتر نیشان بدا ،واڵتێك كە لە نێو واڵتانی عەرەبیدا ئێعتبارێكی جێگای قبووڵتری بە نیسبەت ئێرانی ئیسالمی هەیە. هاوكات لەگەڵ دابەزینی رادەی نفووزی ئێران، ئ��ەم واڵت��ە زیاتر لە راب���ردوو لە تەریككەوتنەوەی خۆی تێگەیشت و بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەم دۆخە هەوڵی هەڕەشەگەلێكی هێرشبەرانە و توندوتیژانەی دا كە زیاتر لە رادەی وێناكردنە .وەها پەلەقاژەیەك لە الی��ەن كۆماری ئیسالمییەوە نەتەنیا بە هۆی گۆڕانكارییەكانی ناوچە و دابەزینی نفووز بەڵكوو بەگشتی بە هۆی رەواییەكی لە دەستچووەیە كە پاش هەڵبژاردنی سەركۆماری یەخەی كۆماری ئیسالمی گرت. هەرچەند وێناكردنی ئەوە كە خاكی ئامریكا لە
مەودای تیرگەیشتنی هەڕەشەی نیزامیی ئێراندا بێ بەجێ نیە ،بەاڵم سەرلێشێواوی و نەفامیی رێبەرانی رێژیم دەتوانێ بوار بۆ رووبەڕووبوونەوەی نیزامیی ئێران و ئامریكا بڕەخسێنێ. لە ژێر كاریگەریی سێ هۆكاری یەكالكەرەوەدا، فەرماندەكانی سوپای ئامریكا نیگەرانیی خۆیان لە ب��ارەی تێكهەڵچوونی شیمانەیی لە نێوان ئێران و ئامریكا لە كەنداوی فارسدا دەربڕیوە و ئەوە تا رادەیەك بە حەتمی دەزانن .هۆكاری یەكەم ئەوە كە كەمبوونەوەی دەسەاڵت و نفووزی ئامریكا لە ناوچەدا بۆشاییەكی پێكهێناوە كە پێویستە قەرەبوو بكرێتەوە. بەم پێیە بەدواداچوون و خولقاندنی كەشوهەوایەك لە الیەن ئامریكاوە بە مەبەستی بەكارهێنانی نفووزی دووبارە پێویستی بە دەستپێكردنی قەیرانێكی سیاسی ـ ناوچەیی هەیە. دووهەم وەها قەیرانێك كاتێك پێك دێ كە زۆربەی هێزەكانی ناوچە لەگەڵ جۆرێك الوازیی سیاسیی نێوخۆییدا ب��ەرەوڕوو بن .لەپێشگرتنی سیاسەتێكی دەرەكی شوێندانەر و سەركەوتوو كاتێك بۆ ئامریكا دەس��ت��ەب��ەر دەب��ێ ك��ە ل��ەگ��ەڵ ناكۆكیی نێوخۆیی
هێزەكانی ن��اوچ��ەدا ه��اوڕێ ب��ێ .میسر ،عێراق و س��ووری��ە ل��ەو واڵت��ان��ەن كە بە هۆگەلی ج��ی��اواز لە جۆرێك ناسەقامگیریی سیاسی ئازار دەچێژن .ئەمە لە كاتێكدایە كە عەرەبستانی سعوودی بە شێوەی كاتی و تێپەڕ توانیویەتی ناڕازییەكان ئارام رابگرێ بەاڵم لە داهاتوویەكدا كە ئەوەندە دوور نیە شایەتی ب��ەه��اری سعوودیش دەب��ی��ن .لە ئێرانی ئیسالمیدا سەركوت و هەڵسوكەوتی دڕندانە لەگەڵ بژاردەكان و خەڵكی ئاسایی گەیشتۆتە لووتكەی خۆی .وەها بارودۆخێك هەرچەند هێشتا دەرفەتێكی بۆ خەڵك بە مەبەستی هەنگاونانی كردەیی نەڕەخساندووە بەاڵم رێژیمی ئیسالمیی لە ب��اری سیاسییەوە ناچاالك و سەرلێشێواو كردووە و هێزی مانۆڕی زیاتری لە گۆڕانە ئیستراتیژیكەكاندا لە حكوومەت گرتووە. ب��ەم پێیە ب��ارودۆخ��ی هەنووكە لە نێوخۆی ئێراندا دەتوانێ لە بابەتگەلێكی گرینگدا وەك پێوەندیی ئێران و ئامریكا زۆر چارەنووسساز بێ. هۆكاری سێهەم كە دەتوانێ زۆر گرینگ بێ تەریككەوتنی ئێران و پاسیڤبوونی سیاسیی ئەم واڵت��ە لە گرتنی پێوەندیدایە .دوو واڵت��ی ئێران و ئامریكا لە ئیستادا پێوەندییەكی سیاسیی چاالكیان نیە و ئەمەش دەتوانێ ببێتە هۆی پێكهاتنی خراپ لێك تێگەیشتن و لێكدانەوەی هەڵە لە یەكتر و لە كۆتاییدا پەرەگرتنی گرژی و رووبەڕووبوونەوەی نیزامی. فەرماندە نیزامییەكانی ئامریكا نیگەرانیی خۆیان لە پێوەندی لەگەڵ وەها بارودۆخێكدا راگەیاندووە. دەریاساالر مایكل مولن ،سەرۆكی ستادی هاوبەشی هێزە چەكدارەكانی ئامریكا ،نەبوونی پێوەندیی شیاو لەگەڵ ئێرانی بە جێگای نیگەرانی زانیوە و وتوویە كە بە هۆی نەبوونی پێوەندی لە نێوان دوو واڵتدا، لە یەكتر تێناگەین و ئەگەر گرژی و پێكدادانێك روو بدات هۆكەی نەبوونی ئەم خەتی پێوەندییەیە. سەرچاوەLos Angeles Times :
سەركوت و تیرۆری نیشتمانپەروەرانی كورد ،ناتوانێت ئیرادەی مافخوازانەی نەتەوەكەمان بە چۆكدا بێنێ! دارا ناتق ب���ە درێ���ژای���ی م���ێ���ژوو ،گ��ەل��ی ك����ورد لە كوردستانی سووریە بە شێوەگەلی جۆراوجۆر و لە الیەن سیستەمی حاكم و تۆتالیتەری ئەو واڵتەوە سەركوت دەكرێت و هەوڵی ئاسمیلەكردنی شووناسی نەتەوەیی دەدرێ��ت و وەك گەلێكی بێناسنامە هەڵسوكەوتی لەگەڵدا دەكرێت و لە سەرەتاییترین مافەكانی خۆی بێبەش كراوە و رۆژانە لەگەڵ زوڵم و زۆر و چەوسانەوە بەرەوڕووە. سەرەڕای سیاسەتی زەبروزەنگ ،تێرۆر ،تۆقاندن و توندوتیژیی هۆڤانە بۆ سەر گەلی كورد لە كوردستانی سووریە ،تەڤگەری رزگاریخواز و ئازادیخوازانەی كورد لە رۆژئ��اوای كوردستان بە شێوازی دێموكراتیك و ئاشتیخوازانە خەبات و تێكۆشانی نەتەوەیی خۆی بۆ گەیشتن بە مافە رەواكانی درێ��ژەی دەدات .ئەمڕۆش كە رەوت��ی رووداوەك���ان لە سووریەدا بە ئاراستەی دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی سیاسی هەنگاو دەنێ ،گەلی مافخوازی كورد خوازیارە كە وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی لەو واڵتەدا هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكرێت و مافەكانی دەستەبەر بكات و ل��ە چ��وارچ��ێ��وی سیستمێكی دێموكراتیك و فیدراڵدا و بە شێوەیەكی ئاشتیخوازانە لە بنیاتنان و ئیدارەكردنی واڵتدا بەشداری بكات. مخابن لەگەڵ هەموو هەوڵی ئاشتیخوازانەی ك��ورد لە س��ووری��ەدا ،كەسانی نیشتمانپەروەرو چاالكڤانانی مەدەنی و خەڵكی سڤیلی كورد بەردەوام لە الیەن هێزە سەركوتكەرەكانی رێژیمی
دیكتاتۆری بەعسی س��ووری��ەوە ب��ە شێوازی هۆڤانە دەب��ن��ە ئامانجی ب��ی��ری پاوانخوازی و مرۆڤكوژانەی رێژیم و دەكوژرێن و تیرۆر دەكرێن .هەر لە درێ��ژەی سیاسەتی تیرۆر و رەشەكوژیی دەوڵەتی سووریە بۆ سەر گەلی م��اف��خ��وازی ك����ورد ،رۆژی ه��ەی��ن��ی15 ،ی رەزبەری ئەمساڵ ،مەشعەل تەمۆ ،سیاسەتڤان و رێبەری ناسراوی كوردی سووریە و وتەبێژی رەوتی «المستقبل»ی كورد لە ماڵی خۆیدا، ل��ە الی���ەن چ��ەن��د چ��ەك��دارێ��ك��ی دەمامكداری سەر بە دامودەزگا سەركوتكەرەكانی رێژیمی مرۆڤكوژی سووریەوە هێرشی كرایە سەر و لە ئاكامدا گیانی خۆی لە دەست دا .تیرۆركرانی مەشعەل تەمۆ ،سیاسەتڤان و چاالكی سیاسیی ك��ورد ل��ە س��ووری��ە ،ناڕەزایەتییەكی بەرینی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی لێكەوتەوە و راپەڕینێكی بەرفراوانیش سەرجەم شارەكانی كوردستانی گرتەوە و هەروەها بوو بە هەوێنی یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی كورد لەو بەشەی كوردستاندا و خەبات و تێكۆشانی كورد پێی نایە قۆناخێكی بەگوڕتر و خەڵكی مافخواز و ئازادیخوازی كورد لە سووریە بە داگرتنی پەیكەری حافز ئەسەد و خۆپیشاندانی سەدان هەزار كەسی لە شارەكانی كوردستان ،جارێكی دیكە نفرەت و بێزاریی خۆیان لە سیاسەتی تێرۆر و تۆقاندن و سەركوتی رێژیمی بەشار ئەسەد دەربڕی و بە ئیرادەیەكی یەكگرتوو و شۆڕشگێڕانە خوازیاری رووخانی رێژیمی دیكتاتۆری ئەسەد و مسۆگەربوونی مافە رەواكانی خۆیان بوون .الوان و چاالكانی سیاسی و روناكبیری ك��ورد ل��ە پارچەكانی
دی��ك��ەی ك��وردس��ت��ان و ل��ە واڵت��ان��ی دەرەوە بە رێكخستنی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە بەردەم پارلمانی واڵتەكان و بالوێزخانەكانی سووریە ئەم كردەوە تێرۆریستییەی دەوڵەتی سووریەیان بە توندی مەحكووم ك��رد .هاوكات ویالیەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كاردانەوەیەكدا، تیرۆری مەشعەل تەمۆی بە توندی شەرمەزار كرد و رایگەیاند كە بەشار ئەسەد ،سووریە بەرەو ئاراستەیەكی مەترسیدارە دەبا و داوای كرد كە بەشار ئەسەد هەرچی زووتر واز لە دەسەاڵت بێنێ .لە الیەكی دیكەوە یەكیەتیی ئورووپایش بە توندی ئ��ەم ك��ردەوە تێرۆریستییەی ئیدانە كرد .ئەوە لە حالێكدایە كە لە ماوەی حەوت مانگی راب��ردوودا كە ناڕەزایەتییەكانی گەلی
سووریە دژی حكوومەتی بەشار ئەسەد دەستی پێ كردووە ،كۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە هۆی سەركوتی خەڵكی ناڕازی لە الیەن هێزەكانی رێژیمی سووریەوە چەندین سزای نێونەتەوەیی دژی ئەو رێژیمە پەسەند كردووە و خوازیاری دەست لە كاركێشانەوەی هەرچی زووتری بەشار ئەسەد لە دەسەاڵت بووە. لە الیەكی دیكەوە «دەیڤید سامۆئێلز»، رۆژنامەوانی ئەمریكایی ،لە هەواڵێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی «ئەی ئێف پی» بانگەشە دەكات كە تێرۆری مەشعەل تەمۆ لە الیەن گرووپێك ل��ە چ��ەك��داران��ی «س��وپ��ای ق����ودس»ی سەر ب��ە س��وپ��ای پ��اس��داران��ی ئ��ێ��ران ئەنجام دراوە. سەرچاوەكە باس ل��ەوە دەك��ات كە فەرماندەی
ئ��ەم تیمە تێرۆریستییە س��ەره��ەن��گ «قاسم حوسەینی»یە .لەم مانگەی دواییدا هێزێكی بەرچاو لە ئەندامانی تایبەتی سوپای قودس لە الیەن سوپای پاسدارانەوە ڕەوانەی باڵوێزخانەی ئێران لە شام كراون تا پشتیوانیی ئیتالعاتی و لۆژیستیكی لە رێژیمی بەشار ئەسەد بكەن بۆ سەركوتی ناڕازییان. ب��ێ��گ��وم��ان ئ��ەزم��وون��ی ش��ۆڕش��ەك��ان��ی ئەم دواییانەی ناوچە بەتایبەتی لە واڵتانی عەرەبیدا دەریانخستووە كە سیاسەتی تێرۆركردنی كەسانی نیشتمانپەروەر و تەقەكردن لە هاوواڵتییانی سڤیل و گرتنەبەری سیاسەتی ئاگر و ئاسن نەتەنیا ناتوانێت پێش ب��ە ئ��ی��رادەی خەڵكی راپەڕیو و ئازادیخوازی ئەو واڵتانە بگرێت، بەڵكوو وزەی زیاتر بە خەڵك دەبەخشێ تا بەگژ دەس��ەاڵت��داران بچنەوە .هەر بۆیەش ه���ەروەك بینرا كە ئ��ەم ت��اوان��ە ترسنۆكەی رێژیمی بەعسی سووریە دەرحەق بە گەلی مافویستی ك��ورد نەتەنیا نەبوو بە هۆی الوازكردنی ئیرادەی مافخوازی گەلەكەمان لە رۆژئ��اوا ،بەڵكوو خەڵكی ئازادیخوازی كورد بە ئیرادەیەكی یەكدەنگ و یەكگرتوو و سوورتر لە جاران دژی رێژیمی دیكتاتۆری بەعسی سووریە ڕاپ��ەڕی��ن و ئەمە ب��وو بە هۆی ریسوایی و تەریككەوتنەوەی زیاتری رێژیمی بەشار ئەسەد لە ئاستی جیهانی و ناوچەییدا.
ژمارە 567ـ 22ی ئۆكتۆبری 2011
11
توندوتیژيی
ن :دڵنیا و :فاتێح ساڵحی توندوتیژیی بنەماڵەیی رەفتارگەلێكی ئازاردەرە كە یەك یان دوو كەس لە پێوەندییەكی نزیكدا وەك هاوسەرگیری ،دۆستایەتی ،بنەماڵە یان هاوماڵ بوون لە خۆ پیشانی دەدەن .قوربانییانی ئەم توندوتیژییانە زۆربەیان ژنانن ،هەرچەند لە هەندێ حاڵەتدا پیاوەكانیش دەبنە قوربانیی توندوتیژی .ژنەكان بە هۆی ئەوی كە یاساكان و فەرهەنگی كۆمەڵگا نەریتییەكان بە رەگ��ەزی دووهەمیان دادەن��ێ و تەنانەت لە هەندێ لە كۆمەڵگاكاندا وەك شمەك لەگەڵیاندا هەڵسوكەوت دەكرێت زیاتر دەكەونە ژێر ئازارەكانی توندوتیژییەوە. توندوتیژی نەتەنیا لە الیەن هاوسەرەوە بەڵكوو زۆر جار لە الیەن باوك و براكانەوە بەڕێوە دەچێ. توندوتیژیی بنەماڵەیی چەندین جۆری هەیە وەك: توندوتیژیی جەستەیی( :وەك لێدان ،لەقەلێدان، گ��ازگ��رت��ن ،پ���اڵ پ��ێ��وەن��ان ،ك��ون��ت��ڕۆڵ ،زللەلێدان، هاویشتنی شمەكەكان) ،كە دەبێتە هۆی ئێش ،برین یان خەسارگەلی دیكەی جەستەیی .هەروەها دەبێتە ه��ۆی بێبەشكردنی قوربانیی ل��ە خزمەتگوزارییە پزیشكییەكان لە كاتی پێویستدا ی��ان پێشگرتن لە نووستن یان كردەوە چارەنووسسازەكان ،گوشارهێنان بۆ بەكارهێنانی مادە سڕكەرەكان بە پێچەوانەی ویستی ئەو .هەروەها هەندێ جار ئەم خەسارانە منداڵەكان یان ئاژەڵە خۆماڵییەكان دەگرێتەوە تا لەم رێگەیەوە خەساری دەروونی بگەیەت بە قوربانی. تێزئاوپاشین جۆرێكی خ���راپ ل��ە توندوتیژیی جەستەییە كە سااڵنە رێژەیەكی زۆر لە كچان و ژنان لە سەرتاسەری جیهان دەكاتە قوربانی .هێرشبەران كەسانێكن كە نەیانتوانیوە بە داخوازییەكانی خۆیان ل��ە ژن بگەیەن و ب��ە شێواندنی جوانیی ژن تۆڵە دەستێننەوە .تێزئاوپاشین بە رواڵەتی ژنانی پاكستانی یەكێك ل��ەو گیروگرفتانەیە ك��ە ژن��ان��ی پاكستانی سااڵنێكی زۆرە لەگەڵی ب���ەرەوڕوون .بەكارهێنانی تێزئاو بە هۆی هەرزانی و لەبەردەستبووندا یەكێ لە ئاسانترین رێگەكانە بۆ تۆڵە تاكەكەسیەكان لە پرس و كێشە بنەماڵەییەكان لە پاكستاندا .توندوتیژیی جینسی هەلومەرجێكە كە لەوێدا تاك بە هەڕەشە یان زۆرملێ ناچار دەكرێت لە پێوەندییەكی جینسی نوخوازراودا بەشداری بكات .تەنانەت ئەگەر ئەم پێوەندییە لە نێوان ژن و شوودا روو بدات كردەوەیەكی ئازاردەر و نابەدڵە. دامەزرانی پێوەندی جینسی لەگەڵ كەسێكدا كە توانای تێگەیشتن لە جۆر و هەلومەرجی كارەكەی نیە وەك ئەوانەی كە باڵغ نەبوون ،نەخۆشەكان ،كەمئەندامان ی��ان كەسانێك ك��ە ل��ە ژێ��ر ك��اری��گ��ەری ئەلكول یان م��اددەس��ڕك��ەرەك��ان��دان ب��ە ه��ەم��ان شێوە كردەوەیەكی توندوتیژئاسا دێتە ئ��ەژم��ار .تووندوتیژی دەروونی سووكایەتیكردن بە تایبەتمەندییە تاكەكەسییەكان
و كۆمەاڵیەتی قوربانییە .كونتڕۆڵی ئەو كارانەی كە ئەنجامی دەدات ی��ان ناتوانێ ب��ەڕێ��وەی ببات، بێبەشكردن لە زانیاری ،دروستكردنی هەستی سەركزی و س��ەرش��ۆڕی لە تاكدا بە شێوەیەكی ئەنقەستانە، پێشگرتن لە هاتووچۆی ت��اك لەگەڵ بنەماڵە یان هاورێیانیدا ،ی��ان پێشگرتن لە دەسپێڕاگەیشتن بە پووڵ ،ناسنامە یان سەرچاوە سەرەكی و پێویستەكان. توندوتیژیی دەروون��ی رەفتارێكە كە هەڕەشە دەكات و دەتۆقێنێ و باوەربەخۆبوون لە تاكدا الواز دەكات یان ئازادییە تاكەكەسییەكان بەرتەسك دەكاتەوە .ئەم رەفتارانە دەبێتە ه��ۆی ئ��ەوەی كە خ��ۆی بباتە ژێر پرسیارەوە و توندوتیژیی بە ئاكامی هەڵەی خۆی بزانێ .توندوتیژی زارەكی ئازاردان بە قسەیە .جۆرێك سووكایەتییە كە دەتوانێ هاوكات بێ لەگەڵ جنێودان یان بێجنێودان .بەڕێوەبەرانی ئەم رەفتارانە ،بوونایەتی ت��اك لە بەرچاو ناگرن ،گاڵتە دەك��ەن ،سووكایەتی پێدەكەن ،بە نادروست ب��وون تۆمەتباری دەك��ەن ،لە بواری ئابوورییەوە هەڕەشەی لێدەكەن و ئەو ناچار بە وەرگرتنی كردەوگەلێكی نەخوازراو دەكەن. ت��ون��دوت��ی��ژی��ی ئ���اب���ووری ك��ات��ێ��ك��ە ك��ە هۆكاری توندوتیژی بە س��ەر پ��ووڵ و س��ەرچ��اوە ماڵییەكانی قوربانیدا زاڵ��ە .لەم ج��ۆرە توندوتیژییە بەرباڵو زۆر ب���اوەدا ،ت��اك دەك��ەوێ��ت��ە ژێ��ر بەرتەسكبوونی بواری دارایی و پێشگرتن لە دەستپێڕاگەیشتن بە پووڵ بە شێوەیەك كە تاك لە بكەری توندوتیژی سوواڵ دەكات و بڕێكی كەم پارە وەردەگرێت .هەندێ جاریش ئەم بەرتەسكبوونە لەگەڵ پێشگرتن لە خوێندن و كار تێكەڵ دەبێ .توندوتیژییە بنەماڵەییەكان سنوورێكی جوگرافیایی ناناسێت و پێوەندی لەگەڵ سیستمێكی س��ی��اس��ی ،ئ��اب��ووری و كۆمەاڵیەتییەكی تایبەتی نییە .لە هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكاندا روو دەدات هەرچەند ئەگەری ئ��ەوە هەیە رادە و شێوەكەی بە پێی هەلومەرجەكان جیاواز بێت .لە پێوەندی لەگەڵ توندوتیژیی بنەماڵەییدا ئامارێكی دروست لەبەردەستدا نیە چونكوو كردەوەیەكی تاكەكەسییە و لە زۆربەی كاتەكاندا راپۆرت ناكرێت ،تەنانەت لە هەندێ حاڵەتدا لە الیەن قوربانییەوە بە ئاسایی دێتە پێش چاو. بە پێی ئامارەكانی دەوڵ��ەت��ی رووسیە لە ساڵی 1999دا 14 ،ه��ەزار ژن لە الی��ەن بنەماڵەكانیانەوە ك��وژراب��وون و ب��ەم حاڵەش ل��ەم واڵت���ەدا یاسایەك بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ توندوتیژیی بنەماڵەییدا بوونی نیە .لە بریتانیا لە هەر چوار ژن یەكیان بە درێژایی ژیانیان دەبنە قوربانی توندوتیژیی بنەماڵەیی .بە شێوەیەكی نێوەنجی لە هەر حەوتوویەكدا دوو ژن لە بریتانیا و وێڵز لە الیەن پیاوێكەوە كە لەگەڵیدا دەژین دەكوژرێن ئەمەش لە حاڵێكدایە ئامارەكانی پۆلیس
كەمتر لە 11لە س��ەدە .لە ساڵی 2005لە ئامریكادا 1181ژن و 329پیاو و ل��ە ساڵی 2008لە فەرانسەدا 156ژن و 27پیاو لە الی��ەن هاوسەرەكانیانەوە كوژراون. ل��ە ت��ورك��ی��ەدا ه��ەرچ��ەن��د سیستمی مودێرنی رۆژئاوایە بەاڵم كۆمەڵگا ن��ەری��ت��ی��ی��ەك��ەی ه������ەروا ل���ە ژێر ك��اری��گ��ەری بیرو ب��ڕوا ئایینیەكان و دمارگرژییە ناوچەییەكاندایە. ه��ەم��وو ساڵێك رێ��ژەی��ەك��ی زۆر لە ژنان و كچان دەبنە قوربانیی قەتڵە نامووسییەكان و بكەرانی هیچكات سزا نادرێن .هەندێجار ئەم كارە بۆ داك��ۆك��ی ل��ە ئ��اب��ڕووی بنەماڵە بە كردەوەیەكی ئاسایی و وەرگیراو دێتە ئەژمار. لە پاكستان و ئەفغانستان ژنەكان وەك دارای��ی و سامانی پیاوان دێنە ئەژمار ،و پیاوەكان وەك كەلوپەلی تاكەكەسی لەگەڵیاندا هەڵسوكەوت دەكەن .زۆربەی ژن��ەك��ان لە هەمان كاتژمێرە سەرتاییەكانی ژیانی هاوبەشیانەوە ل��ە شووەكانیان ك��وت��ەك دەخ���ۆن و لە هەمووی خراپتر مووچەی كارەكانیان دەبێ بدەن بە شووەكانیان .لەم دواییانەدا سەركۆماری ئەفغانستان، یاسای «احوال شخصیه شیعیان» كە لەوێدا دەسەاڵت لە ژنان وەدەگیرێتەوە و «ملدانی جنسی» دەگرێتە خۆی واژۆ كردووە .بەپێی ئەم یاسایە هەركات پیاوێك لە هاوسەرەكەی داخ��وازی��ی جینسی بێت ژن نابێت ملكەچی بكات. ل��ە ئ��ێ��ران��دا ل��ە ل��ێ��دان و ب���ری���ن���دارك���ردن ،قەتڵە نامووسییەكان و توندوتیژی لەگەڵ ژناندا ئامارێكی درووس��ت لەبەردەستدا نیە .ب��ەاڵم رەفتارگەلێك وەك هەڕەشە و سكااڵ لە پۆلیس و دادگا بە دژی ژن و خزمەكانی ،هەڕەشە و ئازارپێگەیاندن یان هەڕەشەی كوشتنی ژن و منداڵەكان ،ه��ەڕەش��ەی ت��ەاڵق یان ه��اوس��ەرگ��ی��ری دووب����ارە ،داگ��ی��رك��ردن ،ش��اردن��ەوە و تێدابردنی بەڵگە تاكەكەسی و پێویستەكانی ژن وەك ناسنامە ،تێنووسگەی پاشكەوت ،سەنەدی مڵك و ماڵ و ..بێگاری كردن بە ژن لە حاڵەتگەلێكدا كە پێوەندی ب��ەوە نیە ،وەك :پێڕاگەیشتن بە خەسوو و خەزوورە و هەروەها لە ژێر چاوەدێریدانان و پێكهێنانی ئاستەنگ لە پێوەندییە تەلەفوونییەكان و هاتووچۆی رۆژانە بۆ ژن كردەوەیەكی ئاسایی و شێوەیەكی بەرین و باوە. كارتێكەرییەكانی كوتران ،وردبوونی ئێسكەكان، زەربە مێشكییەكان ،برین و خوێنڕێژییە نێوخۆییەكان بەشێكن لە كارتێكەری توندوتیژیی بنەماڵەییەكان كە
پێویستی بە سەرنجدان و چاوەدێری پزیشكی هەیە. م��اوەی��ەك ل��ەم��ەوپ��ێ��ش ه��اوس��ەری ران��ی��ا ئەلباز، پێشكەشكاری تەلەفزیۆنی عەرەبستانی سعوودی ب��ە كوتانی س��ەری ران��ی��ا ب��ە زەوی���دا (ب��ە مەبەستی كوشتنی ناوبراو) برینی قورسی لە دەم و چاوی ئەودا پێكهێنا كە چەندین نەشتەرگەری بۆ كەمكردنەوەی كارتێكەرییەكانی ئەم برینانە لە رواڵەتیدا ئەنجام درا. دڵ��ەڕاوك��ێ ،ت��رس و نیگەرانی لە ژناندا كە هێشتا لەگەڵ بكەرانی توندوتیژیدا ژیان بەسەر دەبەن باوە. خەمۆكی و هەستكردن بە گوناح بەم وێنایە كە هانەی توندوتیژی بۆ خۆیانن بەردەوام لەگەڵیاندایە. جگە لە خەمۆكی ،مەترسی خۆكوژیش هەڕەشەیان لێدەكات. ئاماری لە سەرەوەی خۆسووتاندن و خۆكوژی بە ژەهر لە نێو ژنانی پارێزگای ئیالمدا بەڵگەن بۆ ئەم پرسە .بەشخوراوی و وەپەراوێزخستنی ئابووری كە جورێك لە توندوتیژی بنەماڵەییە ژیانی ئەو ژنانەی لە ئەگەری جیابوونەوەدان لەگەڵ بكەرانی توندوتیژیدا زۆر دەخاتە ژێر كاریگەرییەوە .قوربانییەكان بە هۆی بەشخوراوی بڕە پارەیەكی كەمیان هەیە و پاڵپشتێكی ئەوتۆشیان نیە كە پاڵیان پێوە بدەن .ئەم پرسە یەكێك لەو هۆكارانەیە كە بەربەستە لە بەردەم جیابوونەوەی ژنان لەگەڵ بكەرانی توندوتیژیدا. جگە لە نەبوونی سەرچاوەی ئابووری ،ئەوان لە شارەزایی و پسپۆڕی ،خوێندن و فێركاری پێویست بۆ دۆزینەوەی كارێكی شیاویش بێبەشن ،و زۆربەشیان خاوەن چەند منداڵن كە دەبێت پاڵپشتی ئەوانیش بە دەست بێنن. هۆیەكانی توندو تیژی تیۆریگەلێكی زۆر لە پێوەندی لەگەڵ هۆیەكانی توندوتیژیدا بوونیان هەیە .تیۆرییە دەروونناسییەكان تا یبە تمە ند ییە تا كە كە سییە كا ن و ح�������اڵ�������ەت�������ە مێشكییەكانی تاك لە بەر چاو دەگرن، تەقینەوەی وەك ل���ە ن���اك���اوی ت���ووڕە ب�����������وون ،ركێڤی الوازی ئەعساب و متما نە بە خۆ بو و نی ك��������ەم .تیۆرییە كۆمەاڵیەتییەكانیش هۆكارە دەرەكییەكان لە پەڕاوپەڕی تاكدا پێكهاتەی وەك بنەماڵە ،دڵەڕاوكێ و ف�������ێ�������رك�������راوە كۆ مە اڵ یە تییە كا ن دێ����ن����ن����ە ئ����������اراوە. بە لە بە ر چا و گر تنی دی��������اردە زۆرەك�������ان وەك ئەزموونەكانی م��رۆڤ ،تەنیا یەك ه����ۆك����ار ناتوانێ ه���������ۆی ه�����ەم�����وو خاڵەكان بێت .یەكێ
لەو تیۆرییانەی كە لە باڵی توندوتیژیدا لە ئارادایە سووڕەی نێونەتەوەییە ،بەم واتایە كە ئەزموونەكانی رابردووی تاك لەسەر تایبەتمەندییە تاكەكەسییەكانی بۆ ئامبازبوون لە توندوتیژیی بنەماڵەییدا وەك (قوربانیی ی��ان بكەری توندوتیژیی) ك��اری��گ��ەرە .لێكۆلەرانی پاڵپشتی ئەم تیۆرییە لەسەر ئەو بڕوایەن كە باشترە سێ سەرچاوە بۆ توندوتیژیی بنەماڵەیی لەبەرچاو بگرین ،كۆمەڵگا وەرگ���ری س��ەردەم��ان��ی منداڵی، ئەزموونەكانی رابردوو لە پێوەندییە هاوسەرییەكان لە گەورەساڵیدا ،و ئاستی گوشار لە ژیانی هەنوكەیی تاكدا .ئەو مندااڵنەی كە بینەری توندوتیژیی دایك و باوكیان لەگەڵ یەكتردابن ،یان خۆیان لە ژێر ئازاردان ئەگەری ئەوەی هەیە لە گەورەساڵیدا رەفتارگەلی توندوتیژانە لە خۆ بنوێنن. ئەم مندااڵنە ئەگەری هەیە بەم باوەڕە بگەن كە توندوتیژی رێگەیەكی گونجاوە بۆ چارەسەری كێشەكان لە نێو تاكەكاندا .لە هەندێ پێوەندیدا توندوتیژی بە هۆی پێویستی بە دەس��ەاڵت و ركێڤ پێكدێت، جۆرێك الوازك��وژی بەم ب��اوەڕە كە پیاوی راستەقینە دەبێت ت��ووڕە ،دەسەاڵتدار و بەرپرسی بنەماڵە بێت. حەزی ئازاردەر بۆ زاڵبوون بەسەر هاوبەشی ژیانەكەی هەڵقواڵوی نەبوونی متمانە بە خۆیی یان هەستكردن بە كەم و كووڕی ،كێشە چارەسەرنەكراوەكانی سەردەم م��ن��داڵ��ی ،گ��وش��اری ه����ەژاری ،ژن وەڕەزی ،پیاو وەڕەزی ،بشێویی كەسایەتی ،حەزە ژێنێتیكییەكان و كارتێكەرییەكانی كۆمەاڵیەتییە .زۆربەی لێكۆلەران لەسەر ئەم بڕوایەن كە كەسایەتییە خراپ رەفتارەكان دەرەنجامی تێكەڵەیەك لە چەندین هۆكار بە پلەی جیاوازەوەن .بشێوییەكان و نەخۆشییە دەروونییەكانیش هەندێ جار لەگەڵ توندوتیژیی بنەماڵەییدا پێوەستن. خووگرتوویی بە م��اددە سڕكەرەكان و ئەلكۆلیش لە سەرهەڵدانی توندوتیژیدا كاریگەرن. پێشنیارەكان لە واڵتانی ئاسیای ناوەندی ،ئاڵبانی و مەقدوونییە ئاستی توندوتیژیی بنەماڵەیی لە سەرەوەیە لە هەمان كاتدا ناوەندەكانی چاكسازی بۆ قوربانییان و بەرنامە دەروون دەرمانییەكان و پێشگیریش بۆ ئ���ازاردەران ئێجگار كەمە .ه��ەروەه��ا كەشێكی نهێنیكاری لەم ناوچانەدا بوونی هەیە بە شێوەیەك كە قوربانییەكان زۆر بە كەمی لەمەڕ ئەو توندوتیژییانەی كە لەگەڵی بەرەوڕوون قسە دەكەن .لەو واڵتانەیدا كە هێشتا یاسا پێشگرانەكان بۆ توندوتیژیی بنەماڵەیی بوونیان نیە، یاساگەلێكی تایبەتی پێویستە تا پێوەندی نێوان ق��ورب��ان��ی و كەسی ت��اوان��ب��ار ت��اوت��وێ بكات و ئەو هۆكارانەی كە لە پێوەندی نێوانیان دەستێوەردەدات بدۆزێتەوە .لە هەمان كاتدا بەڵێن بە قوربانی بدرێت كە پاڵپشتی لێ دەكرێت .خۆبژێوی ئابووری ژنانیش یەكێكی دیكە لەو هۆكارانەن كە دەتوانێ كاریگەر بێت لە كەمبوونەوەی كاریگەرییەكانی توندوتیژی. ه��ەروەه��ا ب��ردن��ەس��ەرەوەی ئاستی زان��ی��اری ژن��ان لە هەمبەر مافەكانیان ئەوان لە رووبەڕوبوونەوە لەگەڵ توندوتیژیدا كارامەتر دەكات و لە ئاكامدا بردنەسەرەوەی زانیاری گشتی دەتوانێ سەرچاوە یاسادانەرەكان بۆ پێكهێنانی ناوەندەكانی پاڵپشتی و راوێ��ژك��اری بۆ قوربانیانی توندوتیژی و هەروەها پەسەندكردنی یاسا پێشگیرانەكان لە توندوتیژی هان بدات.
بۆ هاوكاریی زیاتری هێزە دێموكرات و پێشكەوتووەكانی ئێران تێبكۆشین
رۆژنامەی «كوردستان» و ماڵپەڕەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە تۆڕی جیهانیی ئینتێرنێتدا: http://www.pdki.org pdkiran@club-internet.fr
www.kurdistanmedia.com info@kurdistanmedia.com
Organ of the Central Committee of Democratic Party of Iranian Kurdistan No: 567 22 Oct 2011
"والستریت داگیر بكەن"ی نیۆیۆرك، شارەكانی ئورووپایشی گرتەوە
ناڕەزایەتییەكانی شەقامی والستریتی نیۆیۆرك بە ب��ارودۆخ��ی خ��راپ��ی ئ��اب��ووری��ی ئ��ەو واڵت��ە و زێدەخوازیی بانكیی سەرمایەداران ،پاش تێپەڕبوونی نزیك بە مانگێك چەندین ئەیالەتی دیكەی ئامریكا و چەندین واڵتی دیكەی گرتەوە .بەپێی راپۆرتی ،DWژوزێ مانوئێل بارۆسۆ ،سەرۆكی كومیسیۆنی یەكیەتیی ئورووپا لەمەڕ ناڕەزایەتییەكانی ئورووپا رایگەیاندووە كە لەگەڵ ناڕازییان هاودەنگە و ئەم خۆپیشاندانانە بە سەرچاوەگرتوو لە "بێهیوایی و تووڕەیی" دەزانێ و پێی وایە هەڵسوكەوتی كەسانێك لە بەشی ماڵیدا نەتەنیا "بەتەواوی ناپەرسیارانە" ،بەڵكوو تەنانەت "ساختەچییانە" بووە. بەپێی هەواڵی رادی��ۆ ف��ەردا ،واڵتانی ئینگلیس، ئاڵمان ،هولەند ،ئیتالیا ،كانادا ،ئۆسترالیا ،ئافریقای باشوور ،پورتوغال ،پێرۆ ،مێكزیك ،فەڕانسە ،بوسنی، مەقدوونیە ،شیلی ،نیوزیلەند ،ژاپۆن ،فیلیپین و تایوان شایەتی ن��اڕەزای��ەت��ی��ی هاوچەشنی ناڕەزایەتییەكانی والستریست بوون. باراك ئۆباما ،سەركۆماری ئامریكا لە رێوڕەسمێكدا كە رۆژی یەكشەممەی حەوتووی راب��ردوو لە بەردەم پەیكەرەی مارتین لوتێر كینگ ،رێبەری بزووتنەوەی مەدەنیی ئامریكادا بەڕێوە چوو ،رایگەیاند كە مارتین لوتێر كینگ لەگەڵ ئەو چاالكانەی لە والستریتەوە خوازیاری دادپ��ەروەری��ی كۆمەاڵتین، هاوسۆزە .بەپێی راپۆرتی واشینگتۆن تایمز ،ئەو بە ستایشكردنی ب���اوەڕی كینگ بە "رووب��ەڕووب��وون��ەوەی داهێنەرانەی ناڕەزایەتییە
ن��ات��ون��دوت��ی��ژی��ی��ەك��ان" ،وت���ی" :ل���ەم ك��ات��ەدا كە سیاسەتەكانمان دابەشبوونێكی توندی گرووپی نیشان دەدا و ئیمان ب��ە دام��ەزراوەك��ان��م��ان بە رادەیەكی زۆر دابەزیوە ،ئێمە پێویستمان بەوەیە زیاتر لە ه��ەر ك��ات وانەكانی دوك��ت��ور كینگ رەچ��او بكەین" .ئۆباما وێ��ڕای وەبیرهێنانەوەی ئەو وتەیەی دوكتور كینگ كە وتوویەتی "ئاشتی بەبێ دادپ���ەروەری ،ئاشتییەك نیە بۆ هەمووان"، درێ��ژەی دا" :ئەگەر ئ��ەو ئەمڕۆ زیندوو بوایە، من پێموایە وەبیری دەهێناینەوە كە كرێكارانی دانەمەزراو دەتوانن چاالكییەكانی والستریت بە دروستی بخەنە ملمالنێوە ،بەبێ ئەوەی دژی هەموو ئەو كەسانە بن كە لەوێدا كار دەكەن". ناڕەزایەتییەكان ب��ە ب��ارودۆخ��ی ن��ال��ەب��اری ئابووریی ئامریكا و بێكاریی میلیۆنان خەڵك لە 26ی خەرمانان و لە نزیك شەقامی والستریت لە نیۆیۆرك ،دڵی بورسی ئامریكادا دەستی پێكرد .بەپێی راپ��ۆرت��ی رادی��ۆ فەردا، بزووتنەوەی "والستریت داگیر بكەن" رایگەیاندووە كە دەیهەوێ لە رێگەی "میكانیزمی دێموكراتیك"ەوە دژی "هێزە گەندەڵەكانی بانكە مەزنەكان و كومپانیا فرەنەتەوەییەكان" و "رۆڵی والستریت لە داڕمانی ئابووری" خەبات بكات .شایانی باسە ئەم ناڕەزایەتییانە چەندین جار بە توندوتیژی كێشراوە كە بە دەستێوەردانی پۆلیس و دەستبەسەركردنی ژمارەیەك لەو ناڕازییانەی توندوتیژییان نواندووە، سەرلەنوێ رەوتی ئاسایی خۆی دەست پێكردووەتەوە.
فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بوو بە نێونەتەوەیی كۆماری ئیسالمی هەر وەكوو رووداوێكی ناوچەیی سەیری دەكا
فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ب���ە ش��ێ��وەی��ەك��ی س���ەرك���ەوت���ووت���ر ل���ە سااڵنی پێشوو ب��ەڕێ��وەچ��وو .ل��ە رێ��وڕەس��م��ی كۆتایی فێستیڤاڵەكەدا بە بەشداریی بەرباڵوی خەڵكی شاری مەریوان ،براوەكانی ئەم رووداوە هونەرییە لە سێ بەشی نێونەتەوەیی ،نێوخۆیی و شانۆ هەڵبژێردراوەكان بۆ بەشداریی لە سیهەمین فێستیڤاڵی ن��ێ��ون��ەت��ەوەی��ی ت��ی��ات��ری فەجر هەڵبژێردران. ه��ەواڵ��دەری��ی حكوومەتیی میهر باڵوی ك���ردەوە ،لێژنەی داوەران���ی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی ش��ان��ۆی س��ەرش��ەق��ام��ی مەریوان رای��ان��گ��ەی��ان��دووە 10 ،ش��ان��ۆی سەركەوتووی ئەم فێستیڤاڵە مۆڵەتی بەشداریی "سییەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فەجر"یان كە بە دەستێوەردانی كاربەدەستانی حكوومەتی ك��ۆم��اری ئیسالمی ب��ەڕێ��وە دەچ��ێ ،بەدەست ه��ێ��ن��اوە .ب��ەپ��ێ��ی دەن��گ��ی ل��ێ��ژن��ەی داوەران����ی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مەریوان10 ، نمایش لە نێو 18بەرهەمی بەشی پێشبڕكێی ئێراندا راستەوخۆ ئیزنی بەشداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فەجریان پێدراوە كە لە نێویاندا نمایشی "دۆزەخی شەولێدراوەكان" لە دەرهێنانی عەزیز زادسەر لە مەریوان ،نمایشی "تێگەیشتنی ئازاد" لە دەرهێنانی هاوڕێ رەزایی لە سەقز و نمایشی "عەشق لە سەدەی "21لە دەرهێنانی
حەیدەر رەزایی لە دێهلوڕان دەبینرێن. ش��ەش��ەم��ی��ن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مەریوان لە سێ بەشی نێودەوڵەتی ،ناوخۆیی و نمایشە ه��ەڵ��ب��ژێ��ردراوەك��ان و ب��ە بەشداری 300هونەرمەندی كوردستانی ،ئێرانی و سێ گ��رووپ��ی شانۆیی ل��ە ه��ەر ی��ەك ل��ە واڵتانی فەڕانسە ،توركیە و تاجیكستان و دوو گرووپی شانۆیی لە كوردستانی عێراق ،لە قاڵبی 35 گرووپی شانۆیی لە رۆژان��ی 20هەتا 24ی رەزبەری 1390ی هەتاوی لە شاری مەریوان
بەڕێوە چوو .تیاتری سەر شەقامی مەریوان لە ساڵەكانی نێوەڕاستی دەیەی 70ی هەتاویدا وەك��وو فستێڤاڵێكی خۆجێیی دەستی بەكار كرد و دواتر گۆڕا بە رووداوێكی ئۆستانی و ناوچەیی و سەرانسەری و ئەمساڵیش بوو بە رووداوێكی نێونەتەوەیی .بەپێی راپۆرتێك كە لە هەمان سەرچاوەدا باڵو بووەتەوە ،یەكێك لە كارە سەرنجڕاكێشەكانی فێستیڤاڵی ئەمساڵ، نمایشكرانی بەشێك لە شانۆكان لە چەند گوند و دوو شاری دەورووبەری مەریوان بوو كە لەگەڵ
پێشوازیی بەرباڵوی خەڵك بەرەوڕوو بوو. ش��ان��ۆگ��ەران��ی م��ەری��وان��ی و كوردستانی بەگشتی رەخنەیان لە گرینگینەدانی راگەیەنە سەرانسەرییەكانی ك��ۆم��اری ئیسالمی بەم رووداوە گرینگە هونەرییە گرتووە ،لە كاتێكدا ك��ە ش��ان��ۆی س��ەرش��ەق��ام��ی م���ەری���وان وەكوو دووهەمین رووداوی گرینگی تیاتری ئێران لەقەڵەم دەدرێ.
زایـــــەڵــــــــە باران
پیالنی تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان و چەند قسەیەك ل��ەق��اودران��ی پیالنی ك��ۆم��اری ئیسالمیی ئ��ێ��ران ب��ۆ ت��ی��رۆری ب��اڵ��وێ��زی ع��ەرەب��س��ت��ان لە ئامریكا ب��ە ه��اودەس��ت��ی تۆڕێكی مێكزیكی قاچاخی مادە سڕكەرەكان و هاوكات لەگەڵ ئ��ەوەدا تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی عەرەبستان و ئیسرائیل لە ئارژانتین ،هەڵوێستی توندی جیهانی بەدواوە بوو ،بە شێوەیەك كە سكرتێری گشتیی رێ��ك��خ��راوی ن��ەت��ەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند پەروەندەی ئەو پیالنەیان ناردووەتە شوورای ئاسایشی ئەو رێكخراوەوە .ئەگەرچی وەك لە هەر كەس یان الیەنێكی تۆمەتباركراو چ�������اوەڕوان دەك������رێ ،ك���ۆم���اری ئیسالمی دەستهەبوون لە وەها پیالنێكی بە توندی رەت كردووەتەوە و هەر لە بنەڕەتڕا بە سیناریۆیەكی ساختە دژی ئەو نیزامە ن��اوی ب��ردووە ،بەاڵم ئامریكا ئەوەندە بە بڕوابەخۆبوون و بە قورس و قایمییەوە باسی بەڵگە ئاشكراكەرەكانی ئەو پیالنەی كردووە كە تا ئێستا كەمتر جێگای شك و گومانی لە راستییەكەی هێشتووەتەوە. پ��رس��ی��ارێ��ك��ی گ��ری��ن��گ ك���ە دەت���وان���ێ هاندەرەكانی كۆماری ئیسالمی بۆ بەڕێوەبردنی وەها پیالنێك روون بكاتەوە ،ئەوەیە كە گەلۆ گەر سیناریۆیەكی ساختەش بێ ،چ رێژیمێك ئ����ەوەن����دەی ك���ۆم���اری ئ��ی��س�لام��ی شیاوی بەستنەوەی وەه��ا ك��ردەوەی��ەك��ی دزێ��وی دژی هەموو یاساورێسایەكی نێونەتەوەیی پێیەوەیە .لە جیهاندا ناوی كورەی باكوور ،كوبا ،وێنێزوئێال و سووریە وەك��وو واڵتگەلێكی دژایەتیكەری سیستمی هەنووكەی جیهان و بەرهەڵستكاری پارسەنگی تا رادەیەك جێگرتووی هێز ناسراون، بەاڵم جگە لە سووریە هیچكامیان تا ئێستا بە بەڕێوەبردنی كردەوەی تیرۆریستی لە دەرەوەی واڵت���ی خ��ۆی��ان ت��ۆم��ەت��ب��ار ن���ەك���راون ،كەچی كۆماری ئیسالمی نەتەنیا تۆمەتبار كراوە، بەڵكوو لە دادگاكانی میكونووس و بوینس ئایرێسدا وەك���وو ت��اوان��ب��ار ن��اس��راوە و سەرانی پایەبەرزی ئەو رێژیمە بە داڕێژەر و بڕیاردەری تیرۆری دوكتور سەعید شەرەفكەندی ،سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و تەقاندنەوەی ناوەندی جوولەكەكان لە ئارژانتین ناسراون .كەوابوو ،هەڵدانەوەی الپەڕە رەشەكانی پەروەندەی ئەستووری كردەوە تیرۆریستییەكانی ك��ۆم��اری ئیسالمی خ���ۆی دەرخ�����ەری زۆر راستییە كە لە كەس شاراوە نیە. ل��ەق��اودران��ی ئ��ەو پیالنی ت��ی��رۆرە دەتوانێ جیهان لە خ��ەو راچڵەكێنێ ،خەوێك كە نەك بە هۆی ناشارەزایی لە چیەتی و دەركەوتەی تیرۆریستی ئ��ەو رێژیمەوە ،بەڵكوو بە هۆی هیوایەكی لەخۆڕایی بە ئیمكانی ئاڵوگۆڕ لە هەڵسوكەوتی نێونەتەوەیی رێژیمەوەیە .ئەگەر واڵتانی جیهان سیاسەتی نێودەوڵەتی بەپێی هەڵسوكەوتگەرایی پێناسە بكەن و تێیدا لەسەر ئەوە جەخت بكەنەوە كە دوژمنی دوژمنەكەت دۆستتە ،ئەوا سیستمگەلێكی سیاسی پەیدا دەبن كە جارێك دەبنە دوژمنی ئەم و جارێك دوژمنی ئ��ەو ،جارێك دژی واڵت��ی ئیسرائیل كاری تیرۆریستی دەكەن و جارێك دژی واڵتانی عەرەبی و جارێكیش دەبنە دوژمنی هەردووكیان ب���ۆوەی پارسەنگیان ل��ە نێویاندا پاراستبێ. كۆماری ئیسالمی لە زۆر شوێنی جیهاندا پێگەی تیرۆریستی بۆ خۆی دروست كردووە تا لە رۆژی خۆیدا مامەڵەیان پێبكا و هەر كاتیش گرینگییان پێ نەدرێ بە كردەوەیەكی تیرۆریستی هێزی خۆی دەنوێنێ. دیارە لێرەدا مەبەست ئەوە نیە كە كۆماری ئیسالمی ویستوویەتی بە پیالنی تیرۆریستی ئ���ەم���دوای���ی���ان���ەی ه���ێ���زی خ����ۆی بنوێنێ، چوونكە لەوانەبوو بیكات و بە بەجێهێشتنی نیشانەگەلێكی ن��اڕاس��ت بیخاتە پ��اڵ هێزە بناژۆخوازە ئیسالمگەرا سوننەكانەوە ،بەاڵم ب��ەگ��ش��ت��ی م��ەب��ەس��ت ئ���ەوەی���ە ك���ە كۆماری ئیسالمی ب��اج ل��ە جیهان دەستێنێ و نابێ وەك واڵتانی فەڕانسە و كانادا رایاگەیاندووە ئەو كردەوە تیرۆریستییانەی تەنیا ببەسترێنەوە ب��ە «ئ��اڵ��وگ��ۆڕی ش��ێ��واز» و دڵ ب��ەوە خۆش بكرێ كە لە رێگەی گ��وش��اری ئابوورییەوە دەكرێ كۆماری ئیسالمی فێری رەچاوكردنی پڕنسیپەكانی سیاسەتی نێودەوڵەتی بكرێ!