حەزی پۆست دلێر عەبدوڵاڵ
9 17 23 ساڵی یەکەم ...ژمارە (2014/٢/5 ...)٢ گۆڤارێكی سیاسی شیكاریی سەربەخۆیە
خاوەنی ئیمتیاز ماكوان كەریم
سەرنووسەر دلێر عەبدوڵاڵ
بەڕێوەبەری نووسین: كاروان رەحمان
07703599519 07501052023
راوێژكاری یاسایی: محەمەد ساالر (پاشا)
بەڕێوەبەری كارگێڕیی جەبار رەحمان
دیزاین :توانا ئەحمەد چاپ /چاپخانەی كوردستان
نرخ ()1500
07701486064
ئۆفیسی ئەوروپا
004747364535
www.bzavpress.com
چوار مانگ زیاترە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی ه��ات��ووەو بەپراكتیكیش هیچ ئەجێندایەك بۆ پێكهێنانی حكومەت نییە ،تەنها گفتوگۆی الیەنە براوەكانی هەڵبژاردن نەبێت كە ئەویش تەنها لە گەمەیەكی سیاسی ئەچێتو زیاتر كات بەرێكردنە ،چونكە تا ئێستا هیچكام لە الیەنەكان نەیانتوانیوە پرۆژەو بەرنامەی خۆیان بكەنە پرەنسیبی گفتوگۆكانو ستراتیژییەتی خۆیان نەخستووەتە ئەجندای كارەكانیان لەپێكهێنانی حكومەت ،بەپێچەوانەوە هەموو هەوڵێكی ئەوان خۆی لە بەدەستهێنانی ئیمتیازاتو پۆست دەبینێتەوە. پ��ارت��ی ك��ە ب���راوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكەیە ،هیچ هەنگاوێكی گرنگی بەرەو رووی پێكهێنانی حكومەت نەناوەو كاری ئەو لەو ماوەیەدا بووەتە كارئاسانی بۆ الیەنەكان لەچاوبەستی كردنی دەنگدەران ،كە پشت بەست بەو وادو بەڵێنانەی الیەنەكان پێیان دابوون چاوەڕێی ئەوەیان دەكرد هەڵبژاردنی ئەمجارە ببێتە وەرچەرخانێكی گەورە لەژیانو گوزەرانیان. لەئێستادا پەنجەی تۆمەت روو لەیەكێتییەو زۆرێك پێیانوایە كە كێشە ناوخۆییەكانی ئەو حزبە هۆكار بووە لەدواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت ،كە لەراستیدا ئەمە پاساوێكی نابەجێیەو بەتەماشایەكی سادەو خوێندنەوەیەكی لۆژیكیانە دەگەینە ئەو راستییەی هەموو الیەنەكان وەك یەك هاوبەشن لەدروستكردنی ئەو قەیرانەی كە رووی لەهەرێمی كوردستان كردووە. الیەنە سیاسییەكان ،خواستێكی زۆری��ان بۆ پۆستو ئیمتیازات هەیەو لەهەموو ئەو رێگایانەوە دوورن كە دەیانبەن بەرەو خزمەتكردنی هاواڵتیان ،ئەوان لەبری ئەوەی شەڕی خزمەتكردنی هاواڵتیان بكەن ،ملمالنێیەكی توندیانە بۆ وەرگرتنی پۆستەكان ،كە ئەمەش شتێكی نوێ نییەو لەفەرهەنگی سیاسی حزبەكاندا بە بازرگانی ناودەبرێت. لەو ماوە زۆرەی كە بۆ پێكهێنانی حكومەت تەرخانكراوە، هەمیشە گوێبیستی خواستی ئەم الیەنو ئەو الیەن بووین، كە بەداخەوە سەرجەمیشیان بەتاڵن لە خزمەتی هاواڵتیو هاونیشتمانیان ،ئەمەش ئاماژەیەكی گەورەیە بۆ ئەوەی كە حزبەكان نایانەوێت خزمەتی هاواڵتی بكەن ،ئەوان هەموو خەمێكیان بەدەستهێنانی پۆستو ئیمتیازاتە بێ ئاگا لەوەی ئەو حەزە هۆكارێكی گرنگە بۆ فراوانكردنی بۆشایی نێوانیان لەگەڵ هاواڵتیان. هەمووان چاوەڕێی ئەوەمان دەكرد تەواوی الیەنەكان لەرێی وەزارەتو ناوەندە خزمەتگوزارییەكانەوە بگەنە سەرەوەو شەڕی بەدەستهێنانی پۆستە بااڵكان بكەن ،هەروەكچۆن ئەحمەدی نەژادی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران بە دوو ساڵ خزمەتكردن لەسەرۆكایەتی شارەوانی تاران ،خۆی گەیاندە سەرۆكایەتی كۆمار ،بەهەمان شێوەش ئەربەكانی سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا لەرێی خزمەتكردن لەئەنجومەنی نوێنەرانی شاری قونیە توانی بگاتە بااڵترین پۆست. No: 2 5.2.2014
1