رۆژی واڵت
گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات [ساڵی [ ]4ژمارەی [ ]2014/8/15[ ]42گەالوێژ 2714کوردی] [نرخ 1500 :دينار]
هەندرێن هەورامی؛
ئەوەی پێشمەرگە لەشەنگال و موسڵدا نیشانیدا ترسنۆكترین رەفتارە لەمێژووی كورددا هەژار كاكەیی؛
كەمال چۆمانی؛
پێویستە گروپە ئەتنیكیەكان هێزی
رۆژئاوا سەلماندی لەرووی سیاسی و جیۆپۆلیتیكی و
تایبەتیان بۆ پاراستنی خۆیان هەبێ
سەربازییەوە پاڵپشتی باشور و پێشمەرگەیە
ئۆجاالن؛
شوێنێك ئازادی و كەرامەتی مرۆڤی لێبێت كۆیالیەتی تێیدا ناژی
چەند دیمەنێكی گەلەكەمان لەشەنگاڵ بەهۆی پەالمارەكانی چەتەكانی داعشەوە
~ ساڵی | 4ژماره 42 2014/8/15 Rojî Wilat
رۆژی واڵت
گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات
Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan ][Jimarey: 42] [Salî: 2014
[ساڵی [ ]4ژمارەی [ ]2014/8/15[ ]42گەالوێژ 2714کوردی] [نرخ 1500 :دينار]
هەندرێن هەورامی؛
ئەوەی پێشمەرگە لەشەنگال و موسڵدا نیشانیدا ترسنۆكترین رەفتارە لەمێژووی كورددا
گەریالی شەهید"دڵشاد ئەحمەد عارف" ،ناسراو بە"دیار دەلیال"
هەژار كاكەیی؛
كەمال چۆمانی؛
پێویستە گروپە ئەتنیكیەكان هێزی
رۆژئاوا سەلماندی لەرووی سیاسی و جیۆپۆلیتیكی و
تایبەتیان بۆ پاراستنی خۆیان هەبێ
سەربازییەوە پاڵپشتی باشور و پێشمەرگەیە
ئۆجاالن؛
شوێنێك ئازادی و كەرامەتی مرۆڤی لێبێت كۆیالیەتی تێیدا ناژی
خاوەنی ئیمتیاز
کۆمیتەی ڕاگەیاندنی PÇDK
سەروتار راپۆرت
سەرنووسەر
پەروین حەسەن مستەفا
وتار
بەڕێوەبەری نووسین ئارام کەریم بابان
دەستەی نووسەران فەهمی محەمەد سۆران حسین ئامینه محەمەد چنوور غەریب
چاوپێكەوتن
دیزاین
كاردۆ عەلیالی
ژمارەی متامنه
ژنان
446
بۆ پەیوەندی گرتن www.PCDK.org Roji_Wilat@yahoo.com ناو نیشان کەرکوک ،بەرامبەر یانەی وەرزشی کەرکوک
بیرەوەری كەریال
......2خۆخەڵەتاندن و غەفلەت؛ ئەو خیانەتە گەورەی بەرامبەر برا ئێزدیەكانمانی بەرهەمهێنا
......3ئۆجاالن؛ دەبێت كورد لەبەرامبەر داعش هەڵوێستێكی نەتەوەیی و هاوبەشی هەبێت
...... 8مۆدێرنیتە لەنێوان سەرمایەداری و دیموكراتیدا ...... 21كێ ناچێتە ژێر چەتری نەتەوەییە؟! ...... 25سیمبولی بەرخۆدانی راگەیاندنی كوردی"دەنیز فرات" ...... 26دەسكەوتە نەتەوەییەكان ،لەناكۆكیە حزبیەكان گەورەترن ...... 27تاكتیكی پارتی شەنگالی سووتاند ...... 32كۆبانی راستی ووت ...یەكڕیزی سەركەوتنە ...... 4دیار غەریب؛"لەبەرامبەر بە دۆخی شەنگال ،حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی سەربازی هەرێم بەپلەی یەكەم بەرپرسیار دەبینم ...... 15هەندرێن هەورامی؛"ئەوەی پێشمەرگە لەشەنگال و موسڵ نیشانیدا ترسنۆكترین رەفتارە لەمێژووی كورددا" ...... 22كەمال چۆمانی؛"رۆژئاوا سەلماندی لەرووی سیاسی و جیۆپۆلیتیكی و سەربازییەوە پاڵپشتی باشور و پێشمەرگەیە" ...... 28گۆران؛ كۆمەڵێك نووسەر كاریان مكیاجكردنی شكستی سەركردەكانیانە و بە تاكتیك و سەركەوتن پێمان دەفرۆشنەوە ...... 30هەژار كاكەیی؛"پێویستە گروپە ئەتنیكیەكان هێزی تایبەت بەخۆیان هەبێ بۆ پاراستنیان" ...... 33چیمەن رەحیمی؛"هەركەس هەوڵ بۆ یارمەتیدانی رۆژئاوا نەدا ەوا ئەستەمە مرۆڤ و خاوەن دڵ و هەست بێ"
...... 37باوان سەردەشتی؛"ژنان لەباشوری كوردستان بەنیسبەت باكور و رۆژئاوا لەشۆناسی خۆیان بەدوورن" ...... 41ئۆجاالن؛ ژنێتی بەواتای مافی هەموو جۆرە مامەڵەكردنێكە بەرامبەر بەژن"
...... 43ناچاربوین سنور ببەزێنین جارێكی تر مێژوو لە دەروونی خۆیدا بە بەرخودان و ئیرادەی ڕۆڵەكانی ڕۆژ خۆی گەرم دەكردەوە
سەروتار
2
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
Roji_Wilat@yahoo.com
خۆخەڵەتاندن و غەفلەت ...
ئەو خیانەتە گەورەی بەرامبەر برا ئێزدیەكانمانی بەرهەمهێنا
شرۆڤهی سیاسی دوو ساڵە هێزە تیرۆریستیەكانی داع��ش هێرشی ب��ەردەوام دەكەنە سەر خۆرئاوای كوردستان و شەڕیان بەسەر گەلی خۆرئاوای كوردستاندا سەپاندووە و هەوڵی لەناوبردنی دەسكەوتەكان و داگیركردنی ئەو بەشەی كوردستان دەدەن. ئەو كاتە هەندێك الیەنی دیاریكراو پرۆپاگەندەی ئەوەیان دەكرد كە پەیەدە و یەپەگە خۆرئاوایان دووچ��اری شەڕێك ك��ردووە كە هی كورد نییە و خۆیان لەو راستیە نابینا دەك��رد كە ئەوا تیرۆریستانی داعشن هێرش دەكەنە سەر خاك و دەسكەوتەكانی ئەو بەشەی كوردستان و لەرێگای فەتوای تایبەتەوە كوشتنی كوردان و بەغەنیمەتبردنی ژنان و پێشێلكردنی كەرامەتی كوردانیان كردبوو بە ئامانجی خۆیان ،بەاڵم خۆشبەختانە لەسایەی بەرخودانی گ��ەل و یەكینەكانی پاراستنی گەل"یەپەگە" گشت هەوڵەكانیان مایەپووچ بوو. ل��ەگ��ەڵ رووداوەك���ان���ی موسڵ دۆخێكی نوێ لەباشوری كوردستان هاتە ئ��اراوە و مەترسی و هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش لەباشوور نزیكتر بوویەوە .ئەو كاتەش هەندێك هێزی دیاریكراو بەهۆی هاوپەیمانیان لەگەڵ سوننەكان خوێندنەوەیەكی هەڵەیان بۆ رووداوەك��ان كرد و شانبەشانی زەقكردنەوەی هەڵوێستەكانیان دژ بەشیعە ،بەئاشكرا پشتگیریان لەگروپە جیاوازەكانی ناو موسڵ كرد و تەنانەت بەشێكیان لەهەولێر داڵ��دەدان و راگەیاندنەكانیان خستە خزمەتی ئەو گروپانە و بەئاشكراش دەیانگوت شەڕ لەدژی داعش ناكەین. بێگومان الی هەموان ئاشكرایە كە گروپی تیرۆریستی داع��ش لەبەعسیە شۆڤینیست و ئیسالمییە توندڕەو و فاشیستەكان پێكدێت. ه��ەردوو رەوتیش دەستیان بەخوێنی كورد و كوردستانیان سوورە و هەڵوێستیان دوژمنكارانەیە و هیچ جیاوازییەك لەنێوان كوردانی بەشەكانی كوردستان ناكەن .هەر ئەوكاتە پێداگریمان لەسەر ئەو خاڵە كردبۆوە كە نەبینینی ئەو حەقیقەتە خۆخەڵەتاندنە ،بێگومان خۆخەڵەتاندنیش مرۆڤ
دەخاتە غەفلەتەوە ،غەفلەتیش ئەنجامەكەی بەخیانەت كۆتایی دێت. رووداوەكانی ""3ی ئاب راستی و رەوانی ئەو چەسپاندنەی ئێمەی سەلماند و ئیتر راستیەكان بەهەموو رووتیەكەوە بەدەركەوتن .رەوشێكی هاوشێوەی موسڵ لەشەنگال رووی��دا .شەنگال و دەوروب��ەری بەبێ بەرخودان و شەڕی هێزی پێشمەرگە رادەستی چەپۆكی رەشی تیرۆریستان كرا ،بەڵی خوێندنەوەی هەڵە خۆخەڵەتاندنی لەگەڵ خۆیدا هێنا .ئەویش دۆخ��ی غەفلەتی قووڵ كردەوە ،غەفلەتیش ئەو خیانەتە گەورەی لێكەوتەوە كە بەرامبەر ب��را ئێزدیەكانمان ئەنجامدرا ،ئێزدیەكان رووبەرووی كۆمەڵكوژی، دەرب��ەدەری ،برسێتی و تێنوێتی و جینۆساید كرانەوە ،بەمجۆرە ئێزدیەكان بوون بەقوربانی سیاسەتێكی فاشیل و خوێندنەوەیەكی سەقەت، ئەگەر نەڵێین بەئەنقەستیش بوو بێت. بێگومان ئەو تراژیدیا گەورەی لەئارادایە كاتییە و لەسایەی بەرخودانی ئێزدیەكان و هێزەكانی پاراستنی كوردستان كۆتایی پێدێت و ئارامی و ئاسایش بۆ خەڵكەكەمان دەگەڕێتەوە .ئەو كاتە پێویستە دۆسیەی داگیركردنی شەنگال و رووداوەكانی دواتری تاوتوێ بكرێت و بەرپرسانی دادگایی بكرێن و سزا بدرێن ،ئینجا ئەمانە هەر كێیەك بن و هەر پلە و پایەیەكیان هەبێت. لەراستیدا هەر لەئێستاوە لەویژدانی مرۆڤە شەرەفمەند و ویژدان زیندووەكان مەحكوم كراون و مەحاڵە گەل لێیان ببوورێت. بەرامبەر بەو هێرشە دڕندانەی لەخۆرئاوا و باشووری كوردستان داعش كردویەتییە سەر دەسكەوتەكان و هەوڵی لەناوبردنی هەمەڕەنگی و جیاوازەكان دەدات و خوازیارە رەنگێكی رەش و تاریك بەسەر تەواوی گەالندا بسەپێنێت ،ئەمڕۆ یەكینەكانی پاراستنی گەل"یەپەگە" ،هێزەكانی پاراستنی گەل"هەپەگە" و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان شانبەشانی یەكتر لەژێر ناوی هێزەكانی پاراستنی كوردستان رووبەرووی داعش بوونەتەوە و بەرگری لەگەل و نیشتمان دەكەن. بێگومان ئەوە خاڵێكی گرنگە ،بەاڵم تەنیا لەو چوارچێوەیەدا لەئاست داخوازی و پێداویستیەكانی قۆناخ و گەلی كوردستان نییە .بەرلەهەموو شتێك پێویستە فەرماندەییەكی هاوبەش و مەیدانی بۆ ئەو هێزە سەربازیانەی كوردستان ئاوا بكرێت ،تاهەموو تواناكان یەكبخرێت و لەمیانەی
یەكێتی ریزی هێزە كوردستانیەكان بەرگریەكی سەركەوتوانەتر لەخاك و گەلی كوردستان بكرێت .لەپاڵ ئەوەشدا بۆ پشتگیریكردن و تەواوكردنی ئەو هێزانە گرنگی بەئاواكردنی هێز و یەكینە خۆجێیەكان بدرێت لەپێناو پاراستن و بەرگریكردن لەبست بەبستی خاكی كوردستان و گەلەكەمان. بێگومان ئەمانەش بە بەستن و دامەزراندنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی ـ نیشتمانی گەرەنتی دەكرێت كە سەرجەم هێز و الیەنە سیاسیەكان تێیدا ب��ەش��دار ب��ن و دام����ەزراوەی سیاسی، دیبلۆماسی ،راگەیاندنی و سەربازی نەتەوەیی ـ نیشتمانی سەرتاسەری كوردستان بكاتە ئامانج. بەمجۆرە ئەو قۆناخە پڕ لەمەترسییە دەرباز بكرێت و لەسەر بنەمای ئازادی و پێكەوەژیانی گ��ەالن بەسەركەوتنی گەلی ك��وردس��ت��ان و بەدەستهێنانی مافە رەواكانی تاجدار بكرێت.
هەندێكهێزی دیاریكراوبەهۆی هاوپەیمانیانلەگەڵ سوننەكانخوێندنەوەیەكی هەڵەیان بۆ رووداوەكان كرد و شانبەشانی زەقكردنەوەی هەڵوێستەكانیدژبەشیعە، بەئاشكراپشتگیریان لەگروپەجیاوازەكانی ناو موسڵ كرد و تەنانەت بەشێكیانلەهەولێر داڵدەدان و راگەیاندنەكانیان خستە خزمەتی ئەو گروپانە و بەئاشكراش دەیانگوت شەڕ لەدژی داعش ناكەین
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
3
راپۆرت
ئۆجاالن؛
دەبێت كورد لەبەرامبەر داعش هەڵوێستێكی نەتەوەیی و هاوبەشی هەبێت رێبەری گەلی كورد عەبدوڵاڵ ئۆجاالن لەدوایین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ پارێزەر و راسپێردراو "مەزلوم دینج" لەبەرواری" "2014/8/5سەبارەت بە هێرشی گروپە چەتەكانی داعش بۆ سەر شەنگال راگەیاند بوو”:چەتەكانی داعش دەخوازن شەنگال و تەلەعفەر بەتەواوی بەدەستبخەن و لەو هێڵەدا دەسەاڵتی خۆیان بەهێز بكەن و بەو شێوەیە هێرش بكەنە سەر رۆژئاوا .بۆیە پێویستە لەبەرامبەر ئەو گروپە تیرۆریستیە هێزە كوردیەكان لە سلێمانی هەتا تلكۆچەر بگرن .دەبێت كورد لەو مژارەدا هەڵوێستێكی نەتەوەیی و هاوبەشی هەبێت و بەو شێوەیە هەڵسوكەوت بكات". مەزلوم دینج پارێزەری رێبەری گەلی كورد عەبدوڵاڵ ئۆجاالن و كەسوكاری زیندانیان رۆژی""2014/4/5چ��وون��ە ئیمراڵی و دیداریان ئەنجامدا .دوای گەرانەوەیان مەزلوم دینج لەبارەی ناوەرۆكی دیدارەكە لەگەڵ رێبەری گەلی كورد عەبدوڵاڵ ئۆجاالن رایگەیاند كە ئۆجاالن وتوویەتی":ئەو لەڕاگەیاندنەكاندا ئاگاداری هێرشی گروپە چەتەكانی داعشە و لەو بارەیەوە ووتی”:من لەراگەیاندنەكاندا چاودێری دەكەم .هێرشی چەتەكانی داعش بەردەوام دەكەن. بە بەدەستخستنی شەنگال و تەلەعفەر چەتەكانی داعش دەخوازن هێڵێك دروستبكەن و هێرش بكەنە سەر رۆژئاوا ،بۆیە پێویستە لەبەرامبەر ئەو چەتانە هێزە كوردیەكان لە سلێمانی هەتا تلكۆچەر بگرن .دەبێت كورد لەو مژارەدا هەڵوێستێكی نەتەوەیی و هاوبەشی هەبێت و بەو شێوەیە هەڵسوكەوت بكات. دەبێت لەبەرامبەر گروپە چەتەكانی داعش تێكۆشانێكی هاوبەش بكرێت. چەتەكانی داعش مەترسین لەسەر ژیانی هاوبەش و دیموكراتی گەالنی هەرێمەكە .دەبێت لەبەرامبەر چەتەكانی داعش توركمان ،سریانی ،كورد ــ ئێزدی و نەتەوەكانی تر تێكۆشانێكی هاوبەش بەبنەما بگرن .لەو بارەوە جارێكی دیكە هۆشیاری دەدەم". غەزە چە بێت ،رۆژئاواش ئەوەیە ئۆجاالن لەدیدارەكەیدا راگەشیاگەیاندووە گروپە چەتەكانی داعش لەكوێ بن دەبێت لەوێ دەرخرێن و گەلی رۆژئاواش هەموو ژیانی خۆی بەگوێرەی شەڕ پیالن بكات و دەڵێت”:دەبێت گەلی رۆژئاوا بەگوێرەی شەڕ ژیانی خۆی پیالن بكات ،دەبێت بەشێوەیەكی ئاسایی لەدۆخەكە نەڕوانێت .هەروەك چۆن گەلی غەزە بەگوێرەی شەڕ دەژیت و ژیانی خۆی بەگوێرەی شەڕ پیالن دەكات، دەبێت رۆژئاواش بەهەمان شێوە بێت .غەزە چە بێت ،رۆژئاواش ئەوەیە. ئیسرائیل چە بێت ،داعشیش ئەوەیە .ئیسرائیلی ئێمەش چەتەكانی داعشن". دەمیرتاش لە سەدا"دە" تێپەڕنێت گرنگە لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا ئۆجاالن لەبارەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاندووە”:ئەگەر دەمیرتاش لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماریدا لەسەدا ( )10زیاتر دەنگ بەدەستبێنێت ئەوا گرنگە و كاریگەری ئیجابی لەسەر دەستپێكردنی دانوستاندن دەكات". رێبەری گەلی كورد عەبدوڵاڵ ئۆجاالن لەدیدارەكەیدا ساڵوی تایبەتی بۆ خەڵكی شەنگال و كۆبانێ دەنێرێت و رایدەگەینێت”:لەسەرووی هەمویانەوە ساڵوی تایبەتم هەیە بۆ گەلەكەمان لەشەنگال و كۆبانێ و هەموو گەلی كورد. هەروەها ساڵوی تایبەتیم بۆ خەباتكارانی ستێرك تیڤی ،مەد نوچە و رۆناهی تیڤی و رادیۆ دەنێرم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم".
چاوپێكەوتن
4
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
Roji_Wilat@yahoo.com
دیار غەریب؛
لەبەرامبەر بەدۆخی شەنگال
"حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی سەربازی هەرێم بە پلەی یەكەم بەرپرسیار دەبینم"
هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان"دیار غەریب" ،لە هەڤپەیڤینێكدا دەڵێت":ئەگەر حكومەتی هەرێم هەر لەسەرەتاوە لەبن ناوی هەبوونی ناكۆكی شیعە و سوننە بێدەنگی بەرامبەر داعش هەڵنەبژێردرایە و لەبەرامبەر هێرشەكانیان بۆ سەر رۆژئ��اوای كوردستان لەبن ناوی ناكۆكی سیاسی و بیانووی جیاجیاوە بێدەنگ نەبوونایە ،ئەوا ئەمڕۆ رووبەڕووی ئەم بارودۆخە نەدەبوینەوە" .هاوكاتیش دەڵ��ێ��ت��ی��ش":خ��اڵ��ی الوازی سیاسەتی زۆرب���ەی بەرپرسانی ئ��ی��دارەی هەرێمی باشوری كوردستان و نوێنەرانی كورد لە ئێراقدا ئەوەیە رۆژانە سیاسەت دەكەن، ب��ەك��اردان��ەوە ه��ەڵ��س��وك��ەوت دەك���ەن، لەسەر بنەمای چەسپاندنی پێوەر و مافە دیموكراتییەكان هەڵوەستە ناكەن، گرنگی بە بەش و پلە و پۆست دەدەن". هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری سەبارەت ب��ە پشتیوانی ه��ێ��زەك��ان��ی پاراستنی كوردستان لەبەرەكانی جەنگی دژی داعش و پاراستنی خاك و مێژووی كوردستانیش دەڵێ؛"ئێمە نوسینگەكانیان ك��ردووە بە ناوەند بۆ ناونوسینی ئەوانەی دەخوازن
ب���ەش���داری ل��ەپ��اراس��ت��ن��ی ش��ەن��گ��اڵ و ناوچەكانی تردا بكەن و سەرجەم ئەندام و دۆستانی پارتەكەمان ئامادەكردووە بۆ بەشداریكردن لە هەڵمەتی پاراستندا".
ئا /ئارام پێنجوێنی * س��ێ م��ان��گ ب��ەس��ەر ه��ەڵ��ب��ژاردن��ی پەرلەمانی ئێراقدا تێپەڕبووە و كە چی هێشتا حكومەتی ئێراق پێكنەهێندراوە، لەم ماوەیەشدا رێكخراوی تیرۆریستی دەوڵ���ەت���ی ئ��ی��س�لام��ی ل���ە ئ���ێ���راق و شام"داعش" دەستی بەسەر بەشێك ل��ە ج��وگ��راف��ی��ای ئ��ێ��راق��دا گ��رت��ووە و دەوڵ��ەت و خەالفەتی خۆی راگەیاند، لەم رۆژانەشدا شەنگاڵ و زوومماریان داگیركرد ،ئێوە چۆن سەیری ئاییندەی ئێراق و ناوچەكە و كوردستان دەكەن؟ ـ ئێراق و رۆژه��ەاڵت��ی ناوین و جیهانیش لەناو قەیرانێكی هەمەالیەنەدا دەژی��ن .ئەو قەیرانەش ،قەیرانی ئەقڵییەت و سیستەمە. ئەو ئەقڵییەتەی كە لەسەدەی راب��ردوودا ك��اری پێدەكرا ب��ەس��ەرچ��ووە ،ئ��ەو مۆدێل و سیستەمەش كە ماوەی سەدەیەك زیاتر
بانگەشەی بۆ كرا ،ئەویش بەسەر دەچێت، بەاڵم هێزە سەردەست و بەرژەوەندیخوازەكان ناخوازن دەست لەو ئەقڵیەت و مۆدێلە بەربدەن و دەخ��وازن سیستەم پینە بكەن ،لەالیەك بانگەوازی بۆ دیموكراتی دەكەن ،لەو الوە هەتا دوایی بە پشتبەستن بە نەژادپەرستی، ئایینگەرایی و ئاینزاگەرایی سیاسەت دەكەن و دەخوازن حوكمی گەل بكەن. دەبینین زۆر خۆیان بە نەیار و بەرهەڵستكاری مۆدیل و سیستەمی ئێستا دەزان��ن ،بەاڵم خۆشیان هەر لەو خولگەیەدا دەسووڕێنەوە و هەمان مۆدیل دروس��ت��دەك��ەن .ئەمەش زەمینی سازان و پێكەوە ژیان كەم دەكاتەوە و لەئەنجامدا بە ئاسانی حكومەت پێكنایەت. * ئەگەر وەها بێت بۆچی سەرۆكایەتی پ��ەرل��ەم��ان و س��ەرۆك��ای��ەت��ی كۆمار دیاریكران و لەسەری سازان؟ ـ بێگومان ئەمەش دوو الیەنەیە ،الیەنێكیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ئەو دامەزراوانە رۆڵ و قورساییان وەكو حكومەت و سەرۆكوەزیران نییە ،لەبەر ئەوەش كەمتر دەبنە جێگەی ملمالنێ .الیەنەكەی تری وابەستەی ئەو تابلۆیەیە كە مالیكی لە ئەزموونی هەشت
Roji_Wilat@yahoo.com
ساڵەی راب��ردووی خۆیدا دروستی كردووە. تابلۆیەكە بەشێكی زۆری الیەن و پێكهاتەكان ناخوازن سێ بارە ببێتەوە ،بەاڵم ئەویش هەتا ئێستا دیارە ئامادە نییە دەست لەو پۆستە بەربدات و الیەنە شیعەكانیش دەخوازن بە سازان مالیكی دووربخەنەوە نەك بەشێوەیەك كە ئایندەی شیعە بخاتە ناو مەترسیەوە و یەكێتی ماڵەكەیان تێكبدات. * پێتان وای��ە ئەم بابەتە زوو یەكال دەبێتەوە؟ ـ مەزەندە دەكرێت پێشهاتی سیاسی هەموو كاتێك زەحمەتە؛ چونكە زۆر كات هێزەكان وتار و كرداریان وەكو یەك نییە ،بەتایبەتی لەرەوشێكی وەكو ئەمڕۆی ئێراقدا .لەرووی یاساییەوە كات بەرەو تەواوبوون دەچێت، ئەگەر شیعە بخوازن بارودۆخی ئێراق خراپتر نەبێت و ئێراق بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە، ئ��ەوا پێویستە هەرچی زووە ئ��ەم بابەتە یەكالیی بكەنەوە و نوری مالیكیش بگۆڕن، ئەگەر نا وەكو دیارە بارودۆخ بەرەو خراپتر دەچێت ،دوومانگی رابردووش گەواهی بۆ ئەم وتانەمان دەدەن. * مەبەستت چییە ل��ەوەی دەڵێیت رەوشەكە بەرەو خراپتر دەچێت؟ ـ رووداوەكان دیارن ،پێداگیری مالیكی لەسەر مانەوەی وەكو سەرۆكوەزیر زیاتر شیعەكان پارچە دەك��ات ،هاوكات كاردانەوەی بەشی زۆری سووننەكان و كوردیشی لێدەكەوێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو بارودۆخە نائارامەی ئێراق درێژ ببێتەوە و ئەمەش رەنگە لەگە ڵ خۆیدا ئێراقیش پارچە بكات. * پێتان وایە شیمانەی پارچەبوونی ئێراق لەئارادایە؟ ـ ئ��ەگ��ەر س���ازان دروس���ت ن��ەب��ێ��ت ،ئ��ەوا پارچەبوونی ئێراق دوور نییە. * پێتان وای��ە بە هەڵبژاردنی (ف��واد مەعسوم) ب��ۆ سەرۆكایەتی كۆمار كورد دەتوانێت رۆڵێكی باش ببینێت بۆ چارەسەری كێشەكانی ئێراق ،هەر ل��ەگ��ەڵ ئ��ەم��ەش��دا ئ��ەو دەن��گ��ۆی��ەی هەبوو بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كورد كۆتایی دێت؟ ـ سەرەتا پیرۆزبایی لە بەڕێز كاك "د.فواد م��ەع��س��وم" دەك���ەم ب��ەب��ۆن��ەی ه��ەڵ��ب��ژاردن و دەستبەكاربوون وەك��و سەرۆككۆماری ئێراق و بەهیوام رۆڵ��ی خ��ۆی ببینێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی ئێراقدا و هاوكات دەمەوێت ئەوە بڵێم كە هەموو شتەكان بە تەنیا كورد یان سەرۆككۆمار چارەسەر نابێت.
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
بێگومان رازیبوون بەوەی سەرۆككۆمار بۆ كورد بێت و گوێگرتن لە داواكانی كورد و سازانی ك��ورد و بەغداد كاریگەری لەسەر بارودۆخەكە هەیە ،بەاڵم ئەمڕۆ رۆڵی سەرەكی كەوتۆتە سەر مالیكی و شیعە؛ چونكە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران هەتا ئێستا بەدەست ئ��ەوان��ەوەی��ە ،ئەگەر چەمكی سیاسەت و ئیدارەكردنی خۆیان نەگۆڕن ،ئەوا رەنگە نەتوانرێت كێشەكان چارەسەر ببن .ئەوەشی كە پەیوەستە بە سەربەخۆیی كورد و رۆڵی ك���وردەوە ،پێم وای��ە لە راب��ردووش��دا كورد قوربانی بۆ مافەكانی خۆی داوە بۆ پاراستنی یەكپارچەیی ئێراق و تاڕادەیەك رۆڵی خۆی بینیوە .ئ��ەوەی كە دەتوانین وەك��و كەم وكورتی ببینین و گرنگی بەم خاڵە نەدراوە، بونیادنانی سیاسەتی دیموكرااتی ناوخۆیە، ئەمەش بووە بە خاڵی الوازی كورد ،ئەگەر نا تا رادەیەك بەرامبەر بە ئێراق بە فەرمی هەڵسوكەوتی كردووە. * مەبەستت لە چۆن هەڵسوكەوتێكی نەرمە؟ ـ بێگومان لە زۆر كاتدا كورد دەیتوانی خۆی بكێشێتەوە لە پرۆسەی سیاسی ئێراق و بەمەش بونیادنانەوەی ئێراق پەكدەخست، بەاڵم نەیكرد. * بە تێڕوانینی ئێوە ئەوەی نەكردووە باش بووە یاخود نا؟ ـ ئەمە كە دەڵێم ستراتیژی هەڵسوكەوتی نەكرد بەو واتایەیە كە ئەگەر هەر لەسەرەتاوە ب��ەش��داری ی��اخ��ود ه��اوب��ەش��ی ل��ە ئێراقدا ببەستایەتەوە بە چەسپاندنی هەموو پێوەرە دیموكراتییەكانەوە و دوات��ر بەشداربوایە راستتر ب��وو و ئەنجامی باشتری دەب��وو. كە ئ��ەوەی نەكرد دوات��ر ناكرێت بۆ هەموو هەڵوێست و خۆكشاندنەوەیەك بگوترێت باشە و وابەستەی ئەو بارودۆخەیە كە تێیدا هەڵوێست وەردەگرێت. * وەاڵم��ی ئ��ەوەت نەدامەوە كە ئایا شیمانە ئ��ەوە م��اوە كە ك��ورد جاڕی سەربەخۆیی بدات؟ ـ سەرەتا دەمەوێت بابەتێك راست بكەمەوە؛ ئەویش بەستنەوەی سەربەخۆیی و دەوڵەتە پێكەوە .لە دنیای ئەمڕۆدا كە باسی دەوڵەت دەكرێت بە واتای سەربەخۆیی باس دەكرێت. پێم وایە دەبێت ئەم دوو دەستەواژە و زاراوە لێك جیا بكەینەوە؛ چونكە سەربەخۆیی وابەستەی ئەو دیاردەیە كە باسی لێ دەكرێت، ئەگەر ئێمە باسی سەربەخۆیی گەل بكەین، ئەوا مەرج نییە بیبەستین بە راگەیاندنی دەوڵەتێكەوە ،ئەگەر باس لەسەربەخۆیی
5
چاوپێكەوتن
ژمارەیەكئەنداممان چوونەتە بەرەی جەنگ وناوەندەكانیشمان تەرخانكردووە .......... بەپێویستیدەبینین لە ناوچەكانی تری كوردستانیشیەكینەی پاراستنی هەرێمی و بەرخۆدان دروست بكرێن و ئێمە ئامادەین كە پشتوانی هەر هەوڵێكی لەو شێوەیە بكەین .......... خۆم بە شەرمەزار دەبینم كەنەمانتوانیگەلەكەمان لەو ناوچانە بپارێزین .......... ئێمە ئیرادە و ناسنامە و سەربەخۆیی گەلی كورد نابەستینەوەبەراگەیاندنی دەوڵەتێكەوە،نموونەشمان بۆ ئەمە رەوشی عەرەبە
چاوپێكەوتن 6
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
Roji_Wilat@yahoo.com
ئەگەر سەرەتا لەبن ناوی هەبوونی ناكۆكی شیعە و سوننە حكومەتی هەرێم بێدەنگی بەرامبەر داعش هەڵنەبژێردرایە و لەبەرامبەر هێرشەكانیان بۆ رۆژئاوای كوردستان لەبن ناوی ناكۆكی سیاسی و بیانووی جیاجیاوە بێدەنگ نەبوونایە ،ئەوا ئەمڕۆ رووبەڕووی ئەم بارودۆخە نەدەبوینەوە .......... لەبەر ئەوەی وا لە جەماوەر گەیەندراوە كە ئازادی و سەربەخۆیی وابەستەی دەوڵەتە، جارجاریش ئەم هەست و سۆزەی جەماوەر بۆ سیاسەتە رۆژانەییەكانیان دەجوڵێنن .بێگومان ئەم رەوشە سوود بە كورد ناگەیەنێت و ئەوەی ئیدارەی هەرێمی باشوری كوردستانی الواز كردووە لە ئەمڕۆدائەمهەڵوێستانەیە دەوڵەتێكیش دەك��رێ��ت ،ئ��ەوا م��ەرج نییە دەوڵەتێك دروستبوو ،گەلەكەی سەربەخۆ و ئازاد بێت!! .هەر بۆیە ئێمە پێمان وایە هەموو كاتێك گەلی كورد و سەرجەم گەالنی تر مافی خۆیانە بەسەربەخۆ و بە ئیرادەی خۆیان بژین و ژێردەستەی گەلی تر نەبێت. ئەوە مافێكە كە ئێمە قەت دەستبەرداری نابین و ئێمە لەم بوارەدا رەخنەمان لەسەر پارتی و یەكێتی و نوێنەرانی كورد لە ئێراق هەبووە .پێمان گوتوون كە دەبێت یەكێتی ئێراق و پەسەندكردنی دەس��ت��وور لەسەر بنەمای یەكێتی ئارەزوومەندانە و ناسینی ئیرادە و ناسنامە و سەربەخۆیی یەكتر بێت، بەاڵم دەستووری ئێراق ئەم بنەمایانەی تێدا نەچەسپا .ئێستاش داكۆكی لەمە دەكەین. وات��ە دەك��رێ��ت دوو گ��ەل ی��ان زیاتر لەناو دەوڵەتێكدا بە سەربەخۆیی بژین و ژیانێكی
هاوبەش پێكەوە بنێن ،بەاڵم ئەمە وابەستەی پێوەر و بنەماكانی رێكەوتنە .لەم حاڵەتەدا مەرج نییە لەبن ناوی سەربەخۆییدا دەوڵەت رابگەیەندرێت .خۆ ئەگەر ئەوە پێكنەهات، ئەوكاتە راگەیاندنی دەوڵەتیش رەنگە وەكو رێگایەك پەنای بۆ ببردرێت ،بەاڵم ئەمەش پێویستی بە ژێرخان و زەمینەسازی هەیە و ل��ەدوا وێستگەشدا جارێكتر ئێمە ئیرادە و ناسنامە و سەربەخۆیی گەلی ك��ورد نابەستینەوە بە راگەیاندنی دەوڵەتێكەوە، نموونەشمان بۆ ئەمە رەوشی عەرەبە. * پێتان وایە الیەنە كوردستانییەكانی تر هاوبیرن لەگەڵ ئێوەدا؟ ـ ئەمە بابەتێكی تێكۆشانە. * ئ��ای��ا دوای دەس��ت��ب��ەك��ارب��وون��ی
سەرۆككۆمار س��اردب��وون��ەوەی��ەك لە ب��ان��گ��ەش��ەی راگ��ەی��ان��دن��ی دەوڵ��ەت��ی كوردیدا بەدی ناكەن؟ ـ ئەمە خاڵی الوازی سیاسەتی زۆرب��ەی بەرپرسانی ئ��ی��دارەی هەرێمی باشوری كوردستان و نوێنەرانی كوردە لە ئێراقدا .رۆژانە سیاسەت دەكەن ،بەكاردانەوە هەڵسوكەوت دەكەن ،لەسەر بنەمای چەسپاندنی پێوەر و مافە دیموكراتییەكان هەڵوەستە ناكەن، گرنگی بە بەش و پلە و پۆست دەدەن، ئەمانەش هەڵوێستی وەهای لێدەكەوێتەوە. وەكو پێشتریش باسم كرد لەبەر ئەوەی وا لە جەماوەر گەیەندراوە كە ئازادی و سەربەخۆیی وابەستەی دەوڵەتە ،جارجاریش ئەم هەست و سۆزەی جەماوەر بۆ سیاسەتە رۆژانەییەكانیان دەجوڵێنن .بێگومان ئەم رەوشە سوود بە كورد ناگەیەنێت و ئەوەی ئیدارەی هەرێمی
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
7
چاوپێكەوتن
باشوری كوردستانی الواز كردووە لە ئەمڕۆدا ئ��ەم هەڵوێستانەیە .لەجێگەی ئ��ەوەی لەچوارچێوەی ستراتیژییەكی نەتەوەیی و دیموكراتی بەرفراواندا كار بكات ،تەكتیكی و رۆژانە و ناوچەیی كار دەكات. * دەتوانین ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆی شەنگاڵ و زووممار و دەوروبەریشی بەم سیاسەتەوە ببەستینەوە؟ ـ بێگومان ،ئەگەر سەرەتا لەبن ناوی هەبوونی ناكۆكی شیعە و سوننە حكومەتی هەرێم بێدەنگی بەرامبەر داع��ش هەڵنەبژێردرایە و لەبەرامبەر هێرشەكانیان بۆ رۆژئ��اوای كوردستان لەبن ن��اوی ناكۆكی سیاسی و بیانووی جیاجیاوە بێدەنگ نەبوونایە ،ئەوا ئەمڕۆ رووبەڕووی ئەم بارودۆخە نەدەبوینەوە. * هەرچەندە ئێوە لە راگەیاندنەكاندا هەڵوێستی خۆتان دیاریكرد سەبارەت بە بارودۆخی شەنگاڵ و دەوروب��ەری، بەاڵم ئەوە چەند رۆژ تێپەڕبوو ،شەنگاڵ ه��ەر داگ��ی��رك��راوە و رۆژان���ە قوربانی زیاتر دەبێت ،لە رووی��ی كردارییەوە هەڵوێستتان چییە و چی بە پێویست دەبینن؟ ـ جارێكی تر ئ��ەو هێرش و داگیركارییە شەرمەزار دەكەم و ئەوە بە هێرش بۆ سەر نەتەوەی ك��ورد و مرۆڤایەتی و بەهاكانی دەبینم ،هەمانكات خۆم بە شەرمەزار دەبینم كە نەمانتوانی گەلەكەمان لەو ناوچانە بپارێزین و حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی سەربازی هەرێمیش بە پلەی یەكەم بەرپرسیار دەبینم لەبەرامبەر ئەم بارودۆخە و مێژوو لێیان نابورێت. س��ەب��ارەت بە هەڵوێستی ك���رداری ،ئێمە نوسینگەكانمان ك���ردووە ب��ە ن��اوەن��د بۆ ناونوسینی ئەوانەی دەخ��وازن بەشداری لە پاراستنی شەنگاڵ و ناوچەكانی تردا بكەن و سەرجەم ئەندام و دۆستانمان ئامادەكردووە بۆ بەشداریكردن لەهەڵمەتی پاراستندا و هەتا ئێستا ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانمان چوونە و بەشداری یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگاڵ بوون و بەشداریكردن لە زیادبووندایە و داوا دەكەین كە سەرجەم گەنجانی كوردستان قۆڵی لێ هەڵماڵن و بەشداری ئەو بەرخۆدانە بكەن .لەگە ڵ ئ��ەوەدا بەپێویستی دەبینین لە ناوچەكانی تری كوردستانیش یەكینەی پاراستنی هەرێمی و بەرخۆدان دروست بكرێن و ئێمە ئامادەین كە پشتوانی هەر هەوڵێكی لەو شێوەیە بكەین.
ئێمە پێمان وایە هەموو كاتێك گەلی كورد و سەرجەم گەالنی تر مافی خۆیانە بەسەربەخۆ و بە ئیرادەی خۆیان بژین و ژێردەستەی گەلی تر نەبێت .ئەوە مافێكە كە ئێمە قەت دەستبەرداری نابین و ئێمە لەم بوارەدا رەخنەمان لەسەر پارتی و یەكێتی و نوێنەرانی كورد لە ئێراق هەبووە .پێمان گوتوون كە دەبێت یەكێتی ئێراق و پەسەندكردنی دەستوور لەسەر بنەمای یەكێتی ئارەزوومەندانە و ناسینی ئیرادە و ناسنامە و سەربەخۆیی یەكتر بێت ،بەاڵم دەستووری ئێراق ئەم بنەمایانەیتێدانەچەسپا * لەكۆتاییدا ئەگەر وتەیەكتان مابێ؟ ـ لە كۆتاییدا دەستخۆشی لە یەكینەكانی پاراستنی گەل و یەكینەكانی پاراستنی ژن لە رۆژئاوا و گەریالكانی كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" ،دەكەم كە لەم كاتەدا هەڵوێستێكی
نەتەوەیی و مرۆڤایەتییان نیشاندا و داواكاریشم كە حكومەتی هەرێم رێگری لە هاتنی ئەو هێزانە نەكات و رێگەیان بۆ خۆش بكات ،هەتا ئێمەش بتوانین سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرین.
وتار
8
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
Roji_Wilat@yahoo.com
مۆدێرنیتە لەنێوان سەرمایەداری و دیموكراتیدا ئا /رۆژی واڵت پێناسەكردنی دی��اردە و دەستەواژەكان ،لەو بابەتانەی كە دەبنە سەرچاوەی زۆر كێشە یاخود كێشەیان لێدەكەوێتەوە .هەرسەردەم و قۆناخێكی ژیانی مرۆڤ ،هەتا جوگرافیاش پێناسەی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ دی��اردە و دەستەواژەكان و بەپێی سەردەمی خۆی پێناسەكان دەگۆڕێت یا خود دەستەواژەكان دەگۆڕێت و هی نوێ بەرهەم دێنێت ،یان كۆنەكان زیندوو دەكەنەوە .هەتا لەم رێگەیەوە سیمبۆلەكان دروست دەكرێن ،یان كاڵ دەكرێنەوە و بێواتا دەكرێن یان واتاكانیان دەگۆڕدرێن ،بۆنمونە دیموكراسی لەم سەردەمەدا لە الی بەشێكی زۆری كۆمەڵگای مرۆڤایەتی وەكو دەستەواژە و دیاردەیەكی باش پێناسە دەكرێت ،بەاڵم لە الی بەشێكی جواڵنەوە سیاسیە ئیسالمیەكان وەكو داهێنراوێكی فریودەرانەی رۆژئاوا پێناسە دەكرێت و دەخوازن كۆمەڵگای مرۆڤایەتی خۆی لێ بەدوور بگرێت .دەتوانین باس لە نمونەیەكی تریش بكەین ،ئەوەتا لەالی زۆرب��ەی دەس��ەاڵت��داران و بەشێكی كۆمەڵگا، دەسەاڵت وەكو بابەتێكی ئەرێنی پێناسە دەكرێت و پێیان وایە كە لە رێگەی دەسەاڵتەوە دەتوانرێت دادوەری و یەكسانی دەستەبەر بكرێت ،بەاڵم بەپێچەوانەوە زۆربەی ئازادیخوازان ،دەسەاڵت و ئامرازەكانی وەكو هۆكاری چەوساندنەوە و دروستكردنی جیاكاری لەناو كۆمەڵگادا پێناسە دەكەن .ئەگەر لەسەر "ئازادی"یش گفتوگۆ بكەین ئەوا رووب��ەرووی چەندین پێناسەی جۆراوجۆر دەبینەوە. وەكو باسمان كرد سیمبوڵەكانیش گیرۆدەی پێناسەی سەردەم و كۆمەڵگا جیاوازەكانن ،بۆ نمونە "مانگا" الی هیندییەكان ئاژەڵێكی بەرێز و پیرۆزە ،لەالی كورد و واڵتی ئێرانی كۆنیش پێگەیەكی تایبەتی هەبوە ،لەبەرئەوەی لەالی زەردەش��ت رێ��زی لێگیراوە ،ب��ەاڵم لەرۆژگاری ئەمرۆماندا"مانگا" لەناو كۆمەڵگای ئێمەدا سیمبوڵی دەبەنگییە .لەالی سۆمەریەكانیش "ك��ەر" سمبوڵی خزمەت و ك��ار ب��ووە ،بەاڵم لەئەمرۆماندا سیمبوڵی بێهۆشییە. ئ��ەم ب��ارودۆخ��ە ب��ووەت��ە ه��ۆك��اری ئ��ەوەی كە بیرمەندان ،زانایان ،پەیامبەر و شۆڕشگێڕان هەمیشە هەوڵیانداوە بەپێی تێگە و فەلسەفە و باوەڕی خۆیان دیاردە و دەستەواژە و سیمبوڵەكان پێناسە بكەن و ئەو پێناسە و دیاردانەی لەگەڵ چەمكی فەلسەفی و پێناسەی ئەواندا ئەگونجێن، ئەوا بیگۆڕن یاخود سەرلەنوێ پێناسەی ژیان و دیاردەكانی بكەن و زۆربەی كاتەكانیش ئەمە وەكو شۆڕش ناودێركراوە .بەشێكی زۆری بیرمەند و شۆڕشگێڕانی كۆن لەسەر ئەوەی كە شۆڕش
كاتێك ئەنجام دەدرێت و ئەنجامگیر دەبێت كە بتوانرێت سەرلەنوێ پێناسە بۆ ژیان و دیاردەكانی بكرێت و لەڕاستیدا جێبەجێ بكرێت ،ئەگەرنا ناكرێت و ناتوانین بەپرۆسەی گۆڕینی دەسەاڵت یان دەسەاڵتدارێك بڵێین شوڕش؛ ئەمەش بووە بە بەهاندەر بۆ ئەم نوسینە. لەم نوسینەدا وەكو كەسێك كە باوەڕم بەتێز و فەلسەفەی رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆجاالن هەیە و پێم وایە ئەو كەسایەتیە پێش ئەوەی كەسێكی حزبی و سیاسی بێت ،بیرمەندێكی مەزنە و دەتوانرێت سوود لە تێز و چەمك و فەلسەفەكەی وەربگیرێت بۆ سەرلەنوێ پێناسەكردنەوەی ژیان و دیاردەكانی .ئەوەتا لەسەرەتای الوییەوە هەتا ئێستا ژیان و بوارەكانی ژیانی كردووە بەخەمی خۆی و لەهەوڵی قاڵبوونەوەدا بووە تیاندا و بەپرسیارە زۆرەكانی سەبارەت بە ژیان و گەڕان ب��ەدوای وەاڵمەكانیاندا پێناسەی نوێی بۆ زۆر بواری ژیان كردووە .،ژیان و چۆنێتی گوزەران ك��ردن ،قاڵبونەوە لە كەسێتی و كۆمەڵگا، فەلسەفە و زانستەكان ،چەمكی ئ���ازادی، سەربەخۆیی ،دەوڵ���ەت ،دەس���ەاڵت ،ئەخالق، یاسا ،ویژدان ،دیموكراتی و گەلێك چەمكی تری ژیانی پانتاییەكی زۆریان لە نوسینەكانی داگیر كردووە .هەربۆیە دەمەوێت بە سودوەرگرتن لە تێگە و پێناسەكان ،پێناسەی چەند بوارێكی ژیان بكەم و بەراوردیان بكەم بەپێناسە باوەكانی ئەم سەردەمە: مۆدێرنیتە: سەرەتا دەمەوێت لە(مۆدێرنیتە)ەوە دەست پێبكەم ،گومان لەوەدانیە كە ئەم وشە یاخود دەستەواژەیە یەكێكە لەو دەستەواژانەی كە زۆر بەكاردێت و مۆركی خۆی لەم قۆناخ و سەردەمەداوە .الی بەشێكی كۆمەڵگا(مۆدێرن) بوون ،یا خود مۆدێرنیتە گوزارە لە نوێبون و پێشكەوتن دەك��ات و چەمكێكە پێچەوانەی كۆنەخوازی و پاشڤەڕۆییە .بەپێچەوانەوە ئەم دەستەواژەیە الی بەشێكی كۆمەڵگا هەوڵدانە بۆ تێكدانی ژیان و ئەخالقی كۆمەڵگا و پێیان وایە ئەم دەستەواژەیە خولقێنراوی ئەو هێز و دەستە و تاقمانەیە كە هیچ گرنگی بە ژیان و كۆمەڵگا و پێوەرەكانی نادەن .دیارە هەردوو الیەن بۆ سەپاندنی تێڕوانین و پێناسەكانی خۆیان نمونەی جۆراوجۆر دێننەوە .ئەوانەی الیەنگری مۆدێرنیتەن، سەرجەم پێشكەوتن و نوێگەرییە جوانەكانی ژیان وەكو بەرهەمی مۆدێرنیتە نیشاندەدەن .لێرەوە دەخوازن مۆدێرنیتە ،نوێگەری و پێشكەوتن وەكو سیانەیەكی لێكدانەبڕاو پێناسە بكەن ،بە دیوێكی تردا دەخوازن هەموو داكۆكیكردنێك لە دیاردە و الیەنە كۆنەكانی ژیان وەكو پاشڤەڕۆیەتی
و دواكەوتویی و دژە مۆدێرنیتە بەناو بكەن. لەبەرامبەر ئەمەدا ،ئەوانەی نەیاری مۆدێرنیتەن، ئەو دیاردە قێزەونانەی ناو كۆمەڵگاكە(نوێ) ن و ل��ەڕاب��ردوودا بونیان نەبووە یاخود كەم بووە ،بە نمونە دێننەوە و ئەمەش بە بەرهەمی مۆدێرنیتە لە قەڵەم دەدەن و بەمشێوەیە دەخوازن هەموو دیاردە قێزەونەكانی سەردەم ببەستنەوە بە مۆدێرنیتەوە و بەو شێوەیە پاساو بۆ پاراستنی كۆن و بابەتە نەریتیەكان دێننەوە. ئەمە وای كردوە كە مۆدێرنیتە و مۆدێرنبوون ل��ەم س��ەردەم��ەدا بونەتە جێگەی مشتومڕی زۆربەی ڕۆشنبیران ،بیرمەندان و سیاسیەكانیش. ئێمەش كاتێك دەمانەوێت لەم بابەتە بكۆڵینەوە، رووب��ەرووی زەحمەتی دەبینەوە ،بەتایبەتی لە كۆمەڵگایەكی وەكو كۆمەڵگای كوردەواریدا كە ت��اڕادەی��ەك داخ��راوە و ئامادەی كرانەوەیەكی خێرا نیە .هەرلەسەرەتای قسەكردن لەسەر ئەم بابەتەوە رووبەرووی ئاستەنگی دەبینەوە .ئەمەش دەمانخاتە بەردەم ئەو پرسەی كە ئایا دەكرێت بە پشتبەستن بەمۆدێرنیتە وەرچەرخانێكی ڕیشەیی و پێشكەوتوخوازانە لەناو كۆمەڵگای كوردیدا ئەنجام بدەین؟ یان مۆدێرنیتە و كۆمەڵگای ئێمە پێكەوە ناگونجێن و پێویستە خۆمانی لێ بەدوور بگرین .ئەوەی جێگەی سەرنجە لە كوردستان و جیهانیشدا بەهۆی ئەو دابەشبوونەی لەڕوانگەوە بوونی هەیە ،تاڕادەیەك گرێ كوێرە و چەقبەستن دروستبووە .لەم بوارەدا رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆجاالن خزمەتێكی باشی ئەنجامداوە و لەوڕوانگە باوانەوە (مۆدێرنیتە)ی پێناسە نەكردووە؛ بەڵكو هەستاوە بەنوژەنكردنەوەی پێناسەی ئەو دەستەواژەیە و واتای تری پێداوە .لێرەدا هەوڵدەدەم تیشكێك بخەمە سەرئەم بابەتە. رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالن سەرەتا هاتووە رەگ و ڕیشەی وشەی مۆدێرنیتەی دۆزیوەتەوە و لەوێوە پێناسەی ك��ردووە .دەزانرێت كە مۆدێرنیتە، سەرچاوەكەی وشەی(مۆدێرن)ە ،ئەم وشەیەش بەواتای (س��ەردەم��ی) دێ��ت( ،مۆدیرنیتە)ش بەواتای ئەو دیاردە و شتانەیە كە سەردەمین. ل��ەم پێناسەیەوە سەیری مۆدێرنیتە بكەین ناتوانین دەستەواژەكە بارگاوی بكەین بەشتی باشە ،یاخود شتی خراپە؛ چونكە ناكرێت سیفەتە باش یان خراپەكان و سەردەمێك پێكەوە ببەستینەوە .لێرەوە رەخنە لەوانە دەگرێت كە دەخوازن هەموو تایبەتمەندیە باشەكان بدەنە پاڵ مۆدێرنیتە ،هاوكات رەخنەش لەوانە دەگرێت كە هەموو تایبەتمەندییە خراپەكان و مۆدێرنیتە پێكەوە پێناسە دەكەن .رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆجاالن تەنیا بەوەوە ناوەستێت كە ئەوانە رەخنە بكات؛ بەڵكو جەخت لە راستكردنەوەی پێناسەی مۆدێرنیتە دەك��ات��ەوە .بۆ ئەمەش مۆدێرنیتە دەخاتە ژێر نەشتەرگەرییەوە و ئەو پرسیارە
Roji_Wilat@yahoo.com
دەهوروژێنێت كە ئایا (مۆدێرنیتە) پێویستییەكە یا خود نا؟ ئایا دەكرێت دەستبەرداری ببین؟ ئەگەر دەكرێت دەستەربەرداری ببین ،ئەوا چۆن دەكرێت؟ ئەگەر ناكرێت دەستبەرداری ببین ،ئەوا بەچی شێوەیەك پەسندی بكەین؟ لە وەاڵمیشدا رێبەر ئۆجاالن (مۆدێرنیتە) و (مۆدێرن)بوون وەكو پێویستیەك دەبینێ؛ چونكە هەرسەردەمە و دیاردە و تایبەتمەندی تایبەت بەخۆی هەیە و ناكرێت هەموو سەردەمەكان بەیەك جۆر دیاردە و تایبەتمەندی بەسەر ببەین .بە واتایەكی تر وەكو لەسەرەتادا باسمان كرد ،مادام هەموو سەردەم و كۆمەڵگایەك هەڵگری خەسڵەتی خۆیەتی ،ئەوا (مۆدێرنیتە) كە بەواتای سەردەمیبوون دێت، دەستەواژەیەكی ئاساییە و گرنگە كە بایەخی پێبدەین .بێگومان بەو مەرجەی كە وەكو خۆی پێناسەی بۆ بكرێت .بۆ ئەمەش گرنگە كە مۆدێرنیتە وەكو دەستەواژەیەك پێناسە بكەین كە تایبەت نییە بە قۆناغ وسیستەمێك؛ بەڵكو وەكو سەرجەم ئەو دیاردە و روداوانە پێناسەی بكەین كە لەهەر قۆناغێكدا روودەدەن یان دەبنە مۆدی ناوجەماوەر و جیاواز لەوەی پێش خۆی .لەم روانگەیەوە سەیری بكەین ،نابێت مۆدێرنیتە سنوردار بكەین بەقۆناخێكی مێژوویی یان كۆمەڵگاوە؛ بەڵكو لەهەموو سەردەمەكاندا بەشێوەی جیاجیا بوونی هەیە .بۆ نمونە()100 ساڵ پێش ئێستا كاتێك رادیۆ دۆزرایەوە ،بۆ ئەو كاتە سەردەم و مۆدێرن بوو ،بەاڵم لەئەمڕۆدا ئەو شێوە رادیۆیە وەكو سەردەمی بەناو ناكرێت، ئەمڕۆ تۆڕە كۆمەاڵیەتیەكان بوونەتە دیاردەی سەردەمی .یاخود پێش()300ساڵ كاتێك هێزی هەڵم دۆزرایەوە و بەكار هات لەبواری پیشەسازی و كەشتیوانیدا بابەتێكی سەردەمی بوو ،بەاڵم لە ئەمڕۆدا وەها سەیری هێزی هەڵم ناكرێتە وزەی ئەتۆمی و شێوازی ت��ری وزە جێگەی (هەڵم)ی گرتۆتەوە .ئەگەر لەبواری سیاسی و كۆمەاڵیەتیشەوە سەیری بكەین ،س��ەدەی نۆزدەیەم و بیستەم مۆدێلی دەوڵەتی نەتەوە وەكو دیاردەیەكی سەردەمی سەیری دەكرا ،بەاڵم لەئێستادا وەكو دیاردەیەكی سەردەمی سەیری ناكرێت .لێرەوە رێبەر ئۆجاالن (مۆدێرنیتە) وەكو نوێگەری پێناسە دەكات .دیارە كە مۆدێرنیتەمان وەكو نوێگەری پێناسە كرد ،رووب��ەرووی زۆر پرسیاری تر دەبینەوە ،لەوانە ،ئایا نوێگەری سەراپا دیاردەیەكی ئەرێنی و پێشكەوتوخوازییە یاخود دەكرێت الیەنی نەرێنی لە نوێگەریدا هەبێت؟ رێبەر ئۆجاالن نوێگەری وەكو بابەتێك پێناسە دەك��ات كە الیەنی ئەرێنی و نەرێنی تێدایە ،ئاماژە بۆ ئ��ەوە دەك��ات كە م��رۆڤ و كۆمەڵگا و دەسەاڵتەكان رۆڵیان لە پێناسە و شێوەگرتنیدا هەیە .لێرەوە دەگاتە ئەو ئەنجامە كە مۆدێرنیتە لە دوو روانگەوە پێناسە دەكات و تایبەتمەندییەكانیان باس دەكات. یەكەم: ـ مۆدێرنیتەی س��ەرم��ای��ەداری :لێرەدا
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
مۆدێرنیتە لەروانگەی سەرمایەدارییەوە پێناسە دەكرێت و لە قاڵب دەدرێت ،رێبەرانی ئەم چەمكە هەوڵدەدەن (مۆدێرنیتە) لە بۆتەی بەرژەوەندی و تێڕوانینەكانیاندا بتوێننەوە .هەربۆیە رێبەر ئۆجاالن دەڵێت":ئەو چەمكە باوەی ئێستا باس لە مۆدێرنیتە دەكات و پەسەندی دەكات ،تەنها مۆدێرنیتە نیە؛ بەڵكو مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە و بە پێویستی دەبینێ باش شیبكرێتەوە و تێپەڕ بكرێت؛ چونكە لە چەمكی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا مۆدێرنیتە بەواتای نوێگەری دێت و هەموو نوێگەری و نوێبونێكیش بەبەراورد بە كۆن بەباشتر و چاكتری دەبینن .ئەمە لە هەموو بوارێكی ژیاندا پەیڕەو دەكەن .بەو پێیە، ئەمساڵ لەپار باشترە ،هەمیشە منداڵ لەدایك و باوك باشترە ،سیستەمی سەرمایەداری لە دەرەبەگایەتی باشترە ،دەوڵەتی نەتەوە لە دەوڵەتی ئیمپراتۆرییەت باشترە ،پیشەسازی لە كشتوكاڵ باشترە ،شار لە گوند باشترە ،رۆژئاوا لە رۆژهەاڵت باشترە و پێشكەوتوترە و چەندین نمونەی ژیانی تر كە دەكرێت باسیان لێوەبكرێت. هەرئەمەشە وای لە زۆربەی مرۆڤەكان كردووە بۆ ئ��ەوەی پێناسەی مۆدێرنبوون ،نوێبوون و پێشكەوتوخوازیان بەسەردا بسەپێ ،لەهەوڵی السایكردنەوەی دەوروب��ەردان و خۆیان لەوبوار و دیاردانە دەبوێرن كە پێناسەی دواكەوتوییان ب��ەس��ەردا دەس��ەپ��ێ��ت و خ��ۆی��ان ل��ەوب��واران��ە نزیك دەك��ەن��ەوە كە پێناسەی مۆدێرنبوون دەیانگیرێتەوە .هەرئەمەشە یەكێكە لەو هۆكارانەی كە بەشێكی زۆری نەوەی نوێ ،ئەوەی پێش خۆیان بەدواكەوتوو دەبینن و هەڵدەدەن لێیان دوور بكەونەوە ،هەروەها هەوڵدەدەن السایی شتی دەرەوە بكەنەوە و پێیان باشترە لە شتی ناوخۆیی ،هەرلەبەر ئەوەی هی دەرەوەیە و بەراورد بە شتە ناوخۆییەكان نوێن ،یەكێك لە هۆكارەكانی ئاوەدان نەبوونەوەی گوندەكان و هەڵئاوسانی شارەكانیش هەردەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆكارە ،كاڵبوونەوەی كەلتوری رەسەنی كۆمەاڵیەتی كۆمەڵگاكەشمان بەشێوەیەكی سەرەكی دەگەرێتەوە بۆ ئەم پێناسە و ناولێنانە، هەرئەمەش وایكردووە كە رێبەر ئۆجاالن ئەو تێگە و پێناسەیە بەهەڕەشەیەك بۆ سەر راستینەی كۆمەڵگا پێناسە دەك��ات و بەجدی ك��اری بۆ شیكردنەوە و تێپەركردنی كردووە و مۆدێرنیتەی لەڕوانگەی كۆمەڵگا و پێوەرە دیموكراتیەكانەوە پێناسە ك��ردوە و ن��اوی لێناوە(مۆدێرنیتەی دیموكراتی). دووەم: ـ مۆدێرنیتەی دیموكراتیك :ئەم تێگە و دەستەواژە تایبەتە بە رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالن، ئەو هەوڵیداوە لەم ناولێنانەوە واتا بداتەوە بە مۆدێرنیتە و لە هەمانكاتیشدا مۆدێرنیتە لەچەمك و تێگەی سەرمایەداری جیا بكاتەوە .لێرەدا هەوڵیداوە مۆدێرنیتە لەروانگەی دیموكراتی و كەلتورییەوە پێناسە بكات ،بۆیە دەكرێت بڵێین
9
وتار
لەسیستەمی دەوڵەتدامیكانیزمەی زۆرینە و كەمینە یاخود ناوەندێتیدیموكراتی بەبنەماوەردەگیرێت لەكاتی بڕیاردایندا ،بەاڵم لەكۆنفیدراڵیدیموكراتیدا سازانورێككەوتنی دیموكراتیانەبەبنەما دەگیرێت .......... لەمۆدێرنیتەی دیموكراتیدا،دیموكراسی وەكو دەسەاڵت پێناسە ناكرێت؛ بەڵكو وەكو خۆبەڕێوەبەرێتیپێناسە دەكرێت.دیموكراسی خۆبەڕێوەبەێتیئەو كۆمەڵگایانەیەكەئاشنای دەوڵەت و دەسەاڵت نەبوون، یا خود خوبەڕێوەبردنی كۆمەڵگاكانە بە بێ دەوڵەت .......... بۆ ئەوەی كۆمەڵگاكان بتوانن خۆیان بەرێوە ببەن پێویستیان بە دەسەاڵت نییە؛بەڵكوپێویستیان بە رزگاربوون لە چەمكی دەسەاڵت هەیە .لە جێگەی ئەوە پێویستیان بە چەمكی خۆبەرێوەبردن هەیە و رێبەر ئوجاالن ئەمەی ناو ناوە كارگێڕی كە گوزارە لە هێز و ئیرادەی كۆمەڵگا دەكات و لەسەر بنەمای السەنگی و جیاكاری پێكهاتە و گروپەكان دروستنابینێت
وتار
10
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
مۆدێرنیتەی دیموكراتی بریتیە لە پێناسەكردنی نوێگەری و دیاردە نوێیەكان و داهێنانەكان لە روانگەی دیموكراتییەوە .لەم پێناسەیەدا جارێكی تر مۆدێرنیتەی دیموكراتی گوزارە لە نوێگەری دەك��ات ،ب��ەاڵم هەموو نوێگەری و نوێبونێك بەپێشكەوتن و باشە پێناسە ناكات .واتە رەنگە هەموو نوێیەك ببێتە ماڵی سەردەمەكەی خۆی، بەاڵم مەرج نیە هەموو شتە سەردەمییەكان نوێ بن و هەموو كۆنێك خراپ و پاشكەوتوو بێت. ئەمەش وای كردوە كە كۆمەڵێك پێوەری نوێ بۆ پێوانەكردنی دیاردە و بوارەكانی ژیان دیاری بكات .لەم نوسینەدا هەوڵدەدەم تیشك بخەمە سەر هەندێك لەو پێناسە و پێوەرانە. چەمكی نەتەوە و ناسنامەی نەتەوەیی لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و مۆدێرنیتەی دیموكراتیدا ... نەتەوە و ناسنامەی نەتەوەیی كۆمەڵگاكان لەئەمڕۆدا بووەتە بابەتێكی سەرەكی زۆربەی كۆمەڵگاكان و پانتاییەكی زۆری لە ژیانی خەڵك داگیركردووە .پێناسەی باوی ئەمڕۆش بۆنەتەوە، سەرچاوەی خۆی لەو پێناسەیەوە وەردەگرێت كە سەرمایەدار و بۆرژواكان پەرەیان پێداوە"بوونی یەك زمان ،كەلتور ،دەوڵەت ،مێژوو ،جوگراڤیا، بازار"یان وەكو مەرجی سەرەكی بۆ هەبوونی نەتەوەیەك دی��اری ك��ردووە ،لێرەوە چەمكی (دەوڵ��ەت��ی ـ نەتەوە) پ��ەرەی پێدرا و كرایە مەرجی سەرەكی بۆ ناسینی نەتەوەیەك لەسەر ئاستی جیهانی و سیستەمی جیهانیش لەسەر ئەم بنەمایە دارێژراوە ،ئەوەتا نەتەوە یەكگرتووەكان وەكو چەترێك بۆ سیستەمی سیاسی جیهانی رۆڵ دەبینێت ،س���ەرەڕای ئ���ەوەی ناوەكەی (نەتەوە یەكگرتوەكانە)كە چی ئەو دەزگایە تەنیا نوێنەرایەتی دەوڵەتی تێدایە و نوێنەری نەتەوەیەكی بێ دەوڵەتی تێدا نییە .بە واتایەكی تر دەتوانین بڵێین لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا س����ەرەڕای ئ���ەوەی ب��اس ل��ە ئ���ازادی گ��ەل و نەتەوەكان دەكرێت ،بەاڵم ناسنامەی نەتەوەكان بەستراونەتەوە بەدەوڵەتەوە و هەر نەتەوەیەك دەوڵەت نەتەوەی نەبێت ،ئەوا دانی پێدا نانرێت. هەر ئەوەشە وای ك��ردووە كە بەشێكی زۆری گەالن لە هەوڵی دروستكردنی دەوڵەت نەتەوەدان بۆ خۆیان و ئەم كارە بەگەرەنتی پاراستنی ناسنامەكەیان دەزانن .ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە لەسەدەكانی رابردوودا ناسنامەی گەالن و ناسنامەی دەوڵەتەكان تێكەڵ نەكرابوون و هیچ كاتێك نەبوونی دەوڵەتێك بۆ گەلێك نەبۆتە هۆی نكۆڵیكردن لەو گەلە بە واتایەكی تر ناسنامەی نەتەوەیی و ناسنامەی دەوڵەت دوو ناسنامەی جیاوازبوون و پەیوەندیان پێكەوە نەبووە ،بەاڵم لە سەردەمی سەرمایەداریدا ،ئەم دوو ناسنامەیە لەبۆتەی ناسنامەی دەوڵەتدا توێندراونەتەوە و ئەمەش هەتا ئێستا هەڕەشەیەكی مەزنە بۆ سەر نەتەوە و پێكهاتە بێ دەوڵەتەكان .هەر
ئەمەشە بۆتە زەمینەی شەڕێكی خوێناوی لە نێوان نەتەوە جیاوازەكاندا .ئەمە لەو كاتەدایە كە نەتەوە و نەتەوەبوون پەیوەندییان بە پەیوەندی كەلتور و تاك و پێكهاتەكانی كۆمەڵگاوە هەیە، بەاڵم دەوڵەت بابەتێكە پەیوەندی بەڕێكخستنی دەسەاڵتی كارگێڕی ناوچەیەك یا خود هەرێمێكی جوگرافیەوە هەیە .بۆ ئەوەی باشتر بابەتەكە روون بێتەوە ،كاتێك باس لە دەوڵەتی ئێراق دەك��ەی��ن ،ه��ەر كەسێك دەزان��ێ��ت ب��اس لە جوگرافیایەكی دیاریكراو دەكەین ،ب��ەاڵم كە باسی نەتەوەی كورد دەكەین ،مەرج نیە باس لە جوگرافیایەكی دیاریكراو بكەین؛ چونكە جوگرافیا نابێتە هۆكاری پەیوەندی و تێكەاڵوی تاكەكانی نەتەوەیەك؛ بەڵكو پەیوەندی كەلتوری ،زمان، هەستی هاوبەش لە نێوان تاكەكاندا نەتەوەبوون دروس���ت دەك���ات .ل��ێ��رەوەی��ە رێ��ب��ەر ئوجاالن پێناسەی نەتەوە ـ دەوڵ��ەت نوژەن دەكاتەوە و ه��ەوڵ��ئ��ەدات هەریەكەیان بخاتە جێگەی راستەقینەی خۆی .نەتەوە لەالی رێبەر ئوجاالن شێوەگرتنێكی كۆمەڵگایە ،دوای پێكهاتەكانی قەوم ،گەل ،میللەتی ئەو كاڵن قەبیلە و خێاڵنە دێت كە سەرچاوەیان لە پەیوەندی خوێن و خزمایەتیەوە وەرگرتووە ،لە میانەی لێكچوونی زمانی و كەلتوردا خۆی فورمیلە دەكات .واتە چۆن دەكرێت بنەماڵەیەك وەكو شێوەگرتنی كۆمەاڵیەتیانەی چەند خێزانێك ناودێر بكەین، تیرەیەك وەكو شێوەگرتنی چەند بنەماڵەیەك پێناسە بكەین و هۆزێك وەكو شێوەگرتنێكی بااڵتری كۆمەڵگایی چەند خێڵێك بە ناو بكەین. بەواتایەكی تر پەیوندی كۆمەاڵیەتی ،كەلتوری و زمان تەونی پەیوەندیەكانی نەتەوە دروست دەك���ەن .دەوڵەتیش لە الی رێبەر ئۆجاالن شێوەگرتنی دەس��ەاڵت��ە بەپێی ئ��ەو س��ەردەم و ب��ارودۆخ��ەی هێزە شارستانیەكان تێیدان، لەناوچەیەكدا یاخود وەك��و مۆدێلێك خۆی رێكدەخات .واتە رێكخستنی دەوڵەت وابەستەی خەسڵەتی هێزە شارستانیەكانە ،كە ئەویش پشت بەجیاكاری چینایەتی و كۆمەاڵیەتی و جوگرافیایی دەبەستێت ،یەكانگیر نابێت لەگەڵ تایبەتمەندیە سروشتیەكانی كۆمەڵگادا .بەدەرككردن بەم راستیە ،رێبەر ئوجاالن بەتوندی رەخنە لە دەوڵ��ەت دەگرێت و مۆدێلی دەوڵ��ەت ـ نەتەوە و بەستنەوەی ناسنامەی نەتەوەكان بەدەوڵەتەوە بەهەڵەیەكی مێژوویی و هۆكارێكی كۆكوژی و جینوسایدەكانی س��ەدەی بیستەم دەبینێ. هەربۆیە لە تێزی خۆیدا هەوڵیداوە ناسنامەی كۆمەاڵیەتی نەتەوە و كۆمەڵگا لە ناسنامەی دەسەاڵت و كارگێڕی جیا بكاتەوە .لەم پێناوەشدا چەمكی نەتەوە و نەتەوەی دیموكراتی بۆ فۆرم و شێوەگرتنی كۆمەڵگا پەرە پێداوە ،چەمكی خۆسەری دیموكراتی و كۆنفیدراڵی دیموكراتیشی وەكو فۆرم و شێوەگرتنی كارگێری پەرەپێداوە. بەپێی ئەم چەمك و سیستەمەش نەتەوەكان دەتوانن خاوەنی فۆرم و شێوەبەندی خۆیان بن و لەنێوان نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكانیشدا
Roji_Wilat@yahoo.com
دەكرێت فۆرمی هاوبەش لەژێر ناوی نەتەوەی دیموكراتیدا پێكبهێنرێت .هەر لەسەر ئەم بنەمایە فۆرمی نەتەوەی دیموكراتی لەسەر ئاستی جیهان دروست دەكرێت و سەرجەم نەتەوەكان نوێنەریان دەبێت لەو سەكۆ نەتەوەیی جیهانیەدا .لەالیەكی ترەوە سیستەمی كارگێڕی لەسەر ئاستی جوگرافیا بچوكەكان هەتا دەگاتە ناوچە و هەرێمەكان و كیشوەرەكانی جیهان لەسەر بنەمای خۆسەری دیموكراتی هەرێمەكان و كۆنفیدراڵی دیموكراتی ن��ێ��وان هەرێمەكان رێ��ك��دەخ��ات .بەشێوەی ناسنامەی كەلتوری و كۆمەاڵیەتی لە كۆت و بەندی دەوڵ��ەت و دەس��ەاڵت رزگ��اری دەبێت، ناسنامەی كارگێڕیش لەكۆت و بەندی دابەشكردنی ئەتنیكی و كەلتووری رزگاری دەبێت .بەم پێیە سیستەمی جیهانی لەسەر بنەمای یەك فۆرم نا؛ بەڵكو لەسەر بنەمای دوو فۆرم و شێوەبەندی رێكدەخرێتەوە ،واتە لەجێگەی ئەوەی لە جیهاندا رێكخراوێك هەبێت بەناوی نەتەوە یەكگرتوەكان (لە راستیدا رێكخراوی دەوڵەتە یەكگرتووكان و نۆێنەرایەتی دەوڵەتان دەكات نەك نەتەوەكان) و ببێتە چەتری هەموو سیستەم ،ئەوا دەبێت بەالی كەمەوە دوو رێكخراوی جیهانی هەبن، یەكەمیان نوێنەری نەتەوەكانی تێدا بێت و گەرەنتی ناسنامەی نەتەوە جیاوازەكانی جیهان بكات .دووەمیشیان نوێنەرایەتی یەكە كارگێرییە هەرێمیەكان بكات. وات��ە لێرەدا رێبەر ئوجاالن ناسنامە ،ئ��ازادی و سەربەخۆیی نەتەوەیەكی نەبەستۆتەوە بەهەبوونی دەوڵەتێكەوە ،هەر وەكو لە سیستەمی سەرمایەداری و مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا كراوە؛ بەڵكو ئازادی و سەربەخۆیی نەتەوەیەكی ب��ەس��ت��ۆت��ەوە ب��ە ئ��اس��ت��ی رێ��ك��خ��راوب��وون و گەشەپێدانی كەلتور ،زمان و پەیوەندییەكانەوە و هەر بۆ ئەمەشە ئەوەندە هەوڵدەدات كەلتور و زمان و پەیوەندییەكانی كورد گەشە پێبدات و سیستەمێكیش دروست بكات كە گوزارە لەم حەقیقەتە بكات. چەمكی دەسەاڵت و كارگێڕی لەڕوانگەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و مۆدێرنیتەی دیموكراتیەوە ... دەسەاڵت یەكێكە لەو دەستەواژانەی كە زۆرترین پانتایی لەناو كۆمەڵگادا داگیر كردووە و كەم ك��ۆڕ ،سیمینار و دیوەخان هەیە كۆتایی بە گفتوگۆكانیان بهێنن ،بە بێ ئەوەی دەسەاڵت سەریان لێ نەدات و ئەوانیش بەركوڵێكی دەسەاڵت نەكەن .سەرەڕای ئەوەش كە زۆربەی رۆشنبیران، سیاسەتمەداران ،جەماوەر ڕەخنە لە دەسەاڵتداران دەگرن ،بەاڵم بەشێكی زۆری كۆمەڵگاش لەناخی خۆیدا حەز دەكات ببێت بە دەسەاڵتدار .ئەمەش یەكێكە لەو پارادۆكس(ناكۆكی)انەی تاكەكان و كۆمەڵگاكان لە ناویدا دەژین .بێگومان ئەم ب��ارودۆخ��ە بەبێ هۆكار نییە ،لە پێناسەی مۆدێرنیتەدا باسمان لەوە كرد كە بەهۆی ئەو
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
11
وتار
لەسیستەمی دەوڵەتە لیبڕاڵ و دەڵەتە سۆسیالیتەكانیشدا تەنیا پارتەكان مافی سیاسەتكردنیان هەیە و حوكمی كۆمەڵگا دەكەن ،بەاڵم لەكۆنفیدراڵیدیموكراتیدا ئەوە تەنیا پارتەكان نیین كۆمەڵگا بەڕێوە دەبەن؛ بەڵكو سەرجەم ڕێكخراوە و كۆمەڵەكانی كۆمەڵگا ڕاستەوخۆبەشداری لەبەڕێوەبردنیكۆمەڵگادا دەكەن و مافی سیاسەتكردنی چاالكیانهەیە پێناسەیەی سەرمایەداری بۆ مۆدێرنیتەی كردووە و توانیویەتی بیكاتە پێناسەی بااڵدەست ،ئیتر هەر كەسێك دەخوازێت بااڵی خۆی بەو پێناسەیە بپێوێت و ئەوەش گەلێك دیاردەی ناتەندرستی لە گەڵ خۆیدا هێناوە .هۆكاری ئەو ناكۆكیەی كە لەسەر مەسەلەی دەسەاڵت مرۆڤەكان لەناخ و كرداریاندا پێوەی دەناڵێنن ،جارێكی تر خ��ودی پێناسەی دەس��ەاڵت��ە .لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا و لەچەمكی بااڵدەستی ئەمڕۆدا دەسەاڵت ئامرازی بەدیهێنانی ئازادی ،دادوەری و یەكسانییە ،دەسەاڵت گەرەنتی بەرژەوەندییەكان دەكات .دەگوترێت ئەوەی بۆتە هۆكاری نەبوونی ئازادی ،دادوەری و یەكسانی و دەستەبەر نەبوونی بەرژەوەندییەكانی كۆمەڵگا خودی دەسەاڵت نییە؛ بەڵكو ئەو تاك و گروپانەن كە دەسەاڵت بەڕاستی بەكار ناهێنن .هەر بۆیە گۆڕینی دەسەاڵتداران وەكو هۆكارێك بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە دیاری دەكەن. رێبەر عەبدۆڵاڵ ئۆجاالن هۆكاری ئەو كێشانە نابەستێتەوە ب��ەدەس��ەاڵت��داران��ەوە؛ بەڵكو دەیبەستێتەوە بە خودی دەس��ەاڵت و چەمكی دەس���ەاڵت���ەوە .ئ��ەو پێی وای��ە ك��ە دەس��ەاڵت چڕبوونەوەی چەوسانەوەی ئابووری و توانای هێزە .دیاردەیەكە ئەنتی كۆمەڵگایە و پشت بەجیاكاری چینایەتی و كۆمەاڵیەتی دەبەستێت. پێی وایە دەسەاڵت و دەسەاڵتداری پێچەوانەی سروشتی كۆمەڵگایە و داهێنانێكی كۆمەڵگای شارە بۆ سەپاندنی بااڵدەستی چینێك بە سەر چینێكی تردا لە ناو كۆمەڵگادا. هەر ئەمەشە كە وادەكات مرۆڤەكان لە كاتی بوون بە دەسەاڵت لە راستی خۆیان دور دەكەوەنەوە؛ چونكە ئەو كەس و گروپانەی بخوازن بچنە دەسەاڵتەوە و سروشتی راستی خۆیان بپارێزن،
ئ��ەوا ناتوانن ببنە دەس��ەاڵت��دارێ��ك��ی بەهێز، بەپێچەوانەوە ئەگەر بخوازن ببنە دەسەاڵتدارێكی بەهێز ئ��ەوا دەبێت دەس��ت لە راستی خۆیان بەربدەن .هەر ئەمەش رێبەر ئوجاالنی گەیاندۆتە ئەو قەناعەتەی كە بڵێ ،تاجی دەسەاڵت بكەیتە سەری دیموكراترین مرۆڤ لە ()24كاتژمێردا دەبێتە دیكتاتۆر .لەم روانگەشەوە هەوڵیداوە خ��ۆی لە چەمكی دەس��ەاڵت و دەس��ەاڵت��داری رزگار بكات .ئەو دەسەاڵت وەك بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگا نابێنێ؛ بەڵكو وەكو ئامرازی حوكم دەبینێت كە لەرێگەیەوە كۆمەڵێك كەس یاخود تاكە كەسێك توانای بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگا ق��ۆرخ دەك��ەن و خۆیان دەسەپێنن بە سەر كۆمەڵگادا .واتە بۆ ئەوەی كۆمەڵگاكان بتوانن خۆیان بەرێوە ببەن پێویستیان بە دەسەاڵت نییە؛ بەڵكو پێویستیان بە رزگاربوون لە چەمكی دەسەاڵت هەیە .لە جێگەی ئەوە پێویستیان بە چەمكی خۆبەرێوەبردن هەیە و رێبەر ئوجاالن ئەمەی ناو ناوە كارگێڕی كە گوزارە لە هێز و ئ��ی��رادەی كۆمەڵگا دەك��ات و لەسەر بنەمای السەنگی و جیاكاری پێكهاتە و گروپەكان دروست نابینێت؛ بەڵكو لەسەر بنەمای بەشدارییەكی ه��اوس��ەن��گ��ی س��ەرج��ەم پێكهاتە و ت��وێ��ژە كۆمەاڵیەتیەكان دروست دەبێت .واتە سیستەمی كارگێڕی پارتەكان بە نوێنەرایەتی كۆمەڵگا بەرێوەی نابەن؛ بەڵكو هەموو توێژێك بۆ خۆی بەشداری خۆبەرێوەبردن و كارگێری دەبێت .ئەو سیستەمەی كە دەسەاڵت دروستی دەكات خۆی لە دەوڵەتدا چركردۆتەوە ،بەاڵم ئەو سیستەمەی كارگێری دروس��ت��ی دەك���ات ،خۆبەرێوەبەری دیموكراتی و كۆنفیدراڵی دیموكراتیە .لە بەشی یەكەمدا هەندێك هەڵوەستەمان لەسەر كرد و لە بەشێكی تریشدا بە تایبەتی هەڵوەستەی لەسەر
دەكەین .لە پێناسەی دەسەاڵت و كارگێرییەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە پێویستە چەمك و پێناسەی دەسەاڵت بە باشی تێبگەین و تێپەری بكەین ،ئەگەر وەها نەكەین ئەوا لەناو بازنەیەكی داخ���راوەدا هەر دەسورێنەوە و ناگەینە هێچ ئەنجامێك. دەوڵەت و دیموكراتی لە مۆدێرنیتەی دیموكراتیدا ... دەوڵەت ،شێوەگرتنی دەسەاڵتە بەپێی ئەو سەردەم و بارودۆخەی هێزە شارستانیەكان تێیدان ،بەهۆی ئەوەی كە هێزەكانی شارستانی دەسەاڵتیان وەكو دیاردەیەكی ئەرێنی پێناسە كردوە ،دەوڵەتیش خەسڵەتێكی باش و پیرۆزی بە دەستهێناوە. ل��ەوەش زیاتر لەبەر ئ��ەوەی لە مودێرنیتەی سەرمایەداریدا ،دەوڵەت و دیموكراسی ،دەوڵەت و سەربەخۆیی ،دەوڵەت و ئازادی پێكەوە پێناسە دەكرێن و تابلۆیەكی وەهایان دروستكردوە كە بە بێ دەوڵەت ،عەدالەت ،دیموكراسی ،ئازادی و سەربەخۆیی دەستەبەر نابن .ئەمەش بۆتە هۆكاری ئەوەی كە تاك و كۆمەڵگاكان زیاتر وابەستەی دەوڵ��ەت بن .پێشتر باسمان كرد بوو ،هەندێك لە رێگەی ناسنامەی نەتەوەیی و ئەتنیكییەوە دەبەسترێن بە دەوڵەتەوە ،هەندێكی تریش لە رێگەی ئەو چەمكانەی كە باسمان كرد. لە باسكردنی ناسنامەی نەتەوەدا باسمان لەوە كرد كە بەستنەوەی نەتەوە و دەوڵەت تەنیا بۆ دەست بە سەرداگرتنی ئیرادەی نەتەوەكانە و دەستەمۆ كردنیانە ،هەوڵ ئەدا ئەمە بسەلمێنێت. لێرەشدا دەمانەوێت لێكۆڵینەوە لە پەیوەندی دەوڵەت و دیموكراسی بكەین ،ئایا بە راستی وەك��و مۆدێرنیتەی س��ەرم��ای��ەداری پێناسەی
وتار
12
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
Roji_Wilat@yahoo.com
دەوڵەتە یەكگرتووەكان یان نەتەوە یەكگرتووەكان?? كردوە ،دەوڵەت و دیموكراسی دوانەیەكی لەناو یەكدان یاخود پەیوەندیەكەیان بە شێوەیەكی ترە؟ بێگومان لێرەشدا جارێكی تر پێویستە بچینەوە سەر پێناسەی دەوڵەت و دیموكراسی. زۆربەی بیرمەندان دەڵێن دەوڵەت شێوەگرتنی دەسەاڵتە ،لەمەدا جیاوازیان نییە ،بیرمەندانی سەرمایەداریش ،دیموكراسی وەكو دەسەاڵتی گەل پێناسەی دەكەن و بۆ ئەوەش دەگەڕێنەوە بۆ بنچینەی وشەی (دیمۆس ـ كراتۆس) كە یونانیە .لێرەوە دەوڵەت و دیموكراسی پێكەوە دەبستنەوە و بانگەشەی ئەوە دەكەن كە دەكرێت دەوڵەت دیموكرات بێت و نوێنەرایەتی دەسەاڵتی گەل بكات. ل��ە مۆدێرنیتەی دیموكراتیدا ،دیموكراسی وەكو دەس��ەاڵت پێناسە ناكرێت؛ بەڵكو وەكو خۆبەڕێوەبەرێتی پێناسە دەكرێت (پێشتر باسمان لە جیاوازی ئەم دوو دەستەواژەیە كرد، لەبەر ئەوە ناگەڕێینەوە س��ەری) ،رێبەر ئوج ئاالن دەڵێت":دیموكراسی خۆبەڕێوەبەێتی ئەو كۆمەڵگایانەیە كە ئاشنای دەوڵەت و دەسەاڵت نەبوون ،یا خود خوبەڕێوەبردنی كۆمەڵگاكانە بە بێ دەوڵەت .بەواتایەكی تر دیموكراسی هێزی خۆبەڕێوەبردنی كۆمەڵگایە ،ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر باسمان كرد كە دەوڵەت و دەسەاڵت دوو دیاردەی ئەنتی كۆمەڵگان. هەربۆیە دەوڵ��ەت و دیموكراسی دوو دیاردەن راستەوانە پێكەوە ناگونجێن؛ بەڵكو پێچەوانە پێكەوە دەگونجێن ،بۆ ئ��ەوەی باشتر روون ببێتەوە دەكرێت وەكو ئاو و نەوت سەیریان بكەین ،كاتێك پێكەوە بخرێنە ناو دەفرێكەوە تێكەڵ بە یەكتری نابن و چەند یەكێكیان زیاتر بێت دەرفەت بۆ ئەوەی تریان كەم دەبێتەوە. ئەمەیە وای لە رێبەر ئوجاالن كردووە و دەڵێت لەهەر جێگایەك دەوڵ��ەت بەهێز بێت لەوێ دیموكراسی الوازە ،هەمانكات دەڵێت دەوڵەت
دیموكراتیزە ناكرێت؛ بەڵكو سنوردار دەكرێت هەتا رێز لە دیموكراتی بگرێت. ه���ەر ل��ێ��رەوە ئ��ەگ��ەر ب���اس ل��ە پ��ەی��وەن��دی سەربەخۆیی و ئازادی لەگەڵ دەوڵەتدا بكەین، دەبینین لەمەشدا لێزانانە كاركراوە بۆ ئەوەی ئ��ەم دوو چەمكە ببەستن بە دەوڵ��ەت��ەوە و لەمەشدا تارادەیەك سەركەوتوو بوون .ئەوەتا بەشێكی زۆری كۆمەڵگا بندەستەكان ئازادی و سەربەخۆیی خۆیان دەبەستنەوە بە دروستكردنی دەوڵەتێكەوە ،تاكە كەس و كۆمەڵگا خاوەن دەوڵەتەكانیش ئ��ازادی و سەربەخۆیی خۆیان دەبەستنەوە بە پاراستنی بەها و پێوانەكانی دەوڵ��ەت��ەوە ،ب��ەاڵم لەمەشدا ئەگەر ب��ەوردی لێكۆڵینەوە بكەین دەبینین كە ئەو هاوكێشەیە راست نییە .پێشتر باسمان كرد كە دەوڵەت شێوەگرتنی دەسەاڵتە لە هەرێمێكی جوگرافیایدا و دەسەاڵتیش چڕبوونەوەی چەوسانەوەی ئابووری و توانای هێزە و دیاردەیەكی دژە كۆمەڵگایە. ئ��ازادی ،عەدالەت و سەربەخۆیش كۆمەڵێك دیاردە و تایبەتمەندی و خەسڵەتن كە وابەستەی كۆمەڵگان .لێرەوە ئەم پرسیارە خۆی دەداتە پێش ،ئەگەر دەوڵ��ەت دژە كۆمەڵگا بێت ئەوا چی پەیوەندیەكی بەخەسڵەتەكانی كۆمەڵگاوە دەبێت؟ ئایا دەكرێت دەوڵەت دژە كۆمەڵگا بێت، بەاڵم لەگەڵ ئازادی و سەربەخۆیی و عەدالەتدا لەناو كۆمەڵگادا راستەوانە بگونجێت؟ یاخود پێچەوانەكەی راستە .بێگومان پێچەوانەكەی راستە ،واتە چەندە دەوڵەت بەهێز بێت ،ئەوەندە عەدالەت كەم دەبێتەوە ،ئازادی و سەربەخۆیی قۆرخ دەكرێت .چەندە دەوڵەت سنووردار بكرێت، ئەوەندە دەرفەتی ئازادی ،سەربەخۆیی و عەدالەت دەرەخسێت. دەوڵەت و كۆنفیدراڵی دیموكراتی لە مۆدێرنیتەی دیموكراتیدا ...
لە بەشەكانی ت��ردا هەندێك لەسەر دەوڵ��ەت و دیموكراتی ،دەوڵەت و نەتەوە ،دەسەاڵت و كارگێری هەڵوەستەمان كرد .لێرەدا هەوڵدەدەین لەسەر تایبەتمەندییەكانی سیستەمی دەوڵەت و تایبەتمەندییەكانی سیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتی هەڵوەستە بكەین .هەرلێرەوە هەوڵدەدەین ئەوە روون بكەینەوە كە كۆنفیدراڵی دیموكراتی هەمان كۆنفیدراڵی نێوان دەوڵەتان نییە؛ چونكە كۆنفیدراڵی نێوان دەوڵ��ەت��ان شێوەیەكە ل��ە شێوەكانی دەوڵ����ەت ،ب��ەاڵم كۆنفیدراڵی دیموكراتی لەناوەرۆكدا سیستەمێكی جیاوازە لە سیستەمی دەوڵەت .هەرلێرەشەوە دەمەوێت وەاڵمی ئەو كەسانە بدەمەوە كە پرسیار دەكەن و دەخوازن لەم سیستەمە تێبگەن ،یان وەاڵم��ی ئەوانە بدەمەوە كە پێیان وایە رێبەر ئۆجاالن تەنازولی كردووە لە داواكانی؛ چونكە ئەو لەرابردوودا داوای دەوڵەتی كوردی دەكرد ،بەاڵم لە ئێستادا داوای كۆنفیدراڵی یان خۆبەرێوەبەری دیموكراتی دەكات .ئەمەش وەكو تەنازول پێناسە دەكەن. سەرەتا دەمەوێت لەم پرسیار و رەخنەیەوە دەست پێبكەم ،بێگومان راستە رێبەر ئۆجاالن هەتا سااڵنی ( )1999داوای دەوڵەتی كوردی دەكرد؛ چونكە پێی وابوو كە دەوڵەت دەتوانێت كێشەی گ��ەالن بەگشتی و دۆزی كوردیش چارەسەر بكات ،بەاڵم لە ئەنجامی قاڵبوونەوە لە بابەتی دەوڵەت ،دیموكراتی ،مافی گەالن و ئازادی و سەربەخۆییدا گەیشتە ئەو قەناعەتەی كە مۆدێلی دەوڵەت ناتوانێت كێشەی گەالن و دۆزی كوردیش چارەسەر بكات و تێزێكی نوێ بۆ چارەسەری گەاڵڵە كرد .ئەم تێزەش نە لە ناوەرۆكدا و نە لەرووی سیاسیەوە بەرهەمی فشار نیە و هاتنە خوارەوە نییە لە ماف و ئازادیەكانی گەلی ك��ورد؛ بەڵكو بەرهەمی قاڵبوونەوە و
Roji_Wilat@yahoo.com
وردبوونەوەیە لە چەمك و دەستەواژەكاندا، هاوكات دۆزی��ن��ەوەی رێگای راستر و باشترە بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئاواتەكانی گەل .لەم مۆدێلەدا رێبەر ئۆجاالن زیاتر جەخت لە ئازادی و سەربەخۆیی و ناسنامەی گەلی كوردستان دەكاتەوە .هەر ئەم قاڵبوونەوەیە رێبەر ئۆجاالنی گەیاندە ئەو قەناعەتەی كە سەربەخۆیی ،ئازادی و ناسنامەی نەتەوەیی لەرێگای دەوڵەتەوە دەستەبەر نابێت و باشترین چارەسەری لەرێگای كۆنفیدراڵی دیموكراتیەوە دەبێت ،لەم نوسین و بەراوردكردنەدا زیاتر ئەم الیەنە روون دەكەینەوە: 1ـ دەوڵ���ەت وەك��و پێشتر پێناسەمان كرد شێوەگرتنی دەس��ەاڵت��ە بەپێی س���ەردەم، دەسەاڵتیش چڕبوونەوەی چەوسانەوەی ئابووری و توانای هێزە .دەوڵەت لەسەر بنەمای جیاكاری چینایەتی ،رەگەزی ،كۆمەاڵیەتی و السەنگكردنی كۆمەڵگا دروستبووە و دەبێت ،بەاڵم كۆنفیدراڵی دیموكراتی سیستەمێكی خۆبەرێوەبەرییە و لەسەر بنەمای هاوسەنگی و بەشداری سەرجەم توێژ و پێكهاتەكانی كۆمەڵگا دادەمەزرێت .واتە لە دەوڵەتدا دەسەاڵتداری و حوكم بەبنەما دەگیرێت، لە كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا خۆبەرێوەبەری و كارگێڕی بەبنەما دەگیرێت .ئەوەتا لەڕێگەی سیستەمی هاوسەرۆكیەوە ل��ەم سیستەمەدا هەوڵدەدرێت السەنگی نێوان هەردوو ڕەگەزی ژن و پیاو راست بكرێتەوە و هاوسەنگی لەنێوانیاندا دروست بكرێت. 2ـ دەوڵ��ەت كۆمەڵە دەزگایەكە لە سنورێكی جوگرافیای دیاریكراودا كار دەك��ات و هێز لە دەزگاكان وەردەگرێت ،كۆنفیدراڵی دیموكراتی رێكخستنێكی كۆمەڵگایە و هێزی خ��ۆی لە كۆمەڵگا وەردەگرێت. 3ـ لەسیستەمی دەوڵەتدا فۆرمی رێكخستنی دەوڵەت و فۆرمی رێكخستنی كۆمەڵگا لەبۆتەی فۆرمی دەوڵەت نەتەوەدا كۆكراوەتەوە و لەژێر ناوی دەوڵەتی نەتەوەدا ،فۆرمی كۆمەڵگاكان لەناو براون .لەسیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا فۆرمی كۆمەڵگا و فۆرمی كارگێڕی لەیەكتری جیادەكرێتەوە و نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكانی كۆمەڵگا دەتوانن لەچوارچێوەی فۆرمی نەتەوەی دیموكراتدا خۆیان رێكبخەن و هەروەها الیەنی كارگێڕییەكەشی ل��ەچ��وارچ��ێ��وەی خۆسەری دیموكراتی و پێوانەكانی كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا دەتوانرێت رێكبخرێت .بەواتایەكی تر لەسیستەمی ئەمڕۆی جیهانی دەوڵەت نەتەوەدا ،یەك فۆرمی رێكخستنمان هەیە ،ئەویش دەوڵەت ـ نەتەوەیە، بەاڵم لەسیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتدا دوو فۆرمی رێكخستنیمان هەیە ،ئەوانیش كۆمەڵگا و كارگێڕی هەیە. 4ـ لەسیستەمی دەوڵەت ـ نەتەوەدا ،یەكڕەنگی بەبنەما دەگیرێت و ئەو دەوڵەتانەی لەسەر بنەمای نەتەوە دروست دەبن ،دەخ��وازن یەك (زمان ،كەلتور ،مێژوو ،بازار ،جوگرافیا ،ئااڵ) بكەنە ناسنامەی ئەو دەوڵەتە ،واتە فرەڕەنگی پەسەند ناكرێ .دیارە بەشێكی هێز و الیەنەكان
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
ب��اس لە فرەڕەنگی ن��او دەوڵ��ەت��ی نەتەوەیی دەكەن ،ئەم تێگەیە یان بەشێوەیەكی تاكتیكی بەكار دەهێنرێت ،یاخود لەحاڵەتی جێگیربوونی چەمكی فرەڕەنگی لەناو دەوڵەتدا ،ئەوا یەكێك لەپایەكانی دەوڵەت نەتەوە توشی لەرزین دەبێت، ب��ەاڵم لە سیستەمی كۆنفیدراڵی دیوكراتیدا فرەڕەنگی بەبنەما دەگیرێت و زەمینەی پێكەوە ژیان دەڕەخسێنێ. 5ـ لەسیستەمی دەوڵەتدا بڕیارەكان لەسەرەوە دەدرێن و لەخوارەوە جێبەجێ دەكرێن ،بەاڵم لە كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا هەرناوچە و هەرێمێك خۆیان بڕیار لەسەرچارەنوس و بەڕێوەبردنی كارەكانی خۆیان دەدەن و كارگێڕییەكانی سەرەوە تەنیا رۆڵی گەیاندن و رێكخەری كۆنفیدراڵیانەی هەرێمە خۆسەرەكان دەبینن. 6ـ لەسیستەمی دەوڵەتدا كە باس لە كۆنفیدراڵی دەكرێت بەواتای پەیوەندی نێوان دوو دەوڵەت دێت لەچوارچێوەی كۆنفیدراڵیدا و هەریەكە لەو دەوڵەتانە خاوەنی رەوایەتی نێودەوڵەتین و ناسنامەی خۆیان هەیە ،هەرچی كۆنفیدراڵی دیموكراتییە بریتیە لە پەیوەندی كۆنفیدرااڵنەی نێوان گەالن و كۆمەڵگاكان كە دوو گەل یان زیاتر لە چوارچێوەی ئەم سیستەمەدا پێكەوە خۆیان رێكدەخەن و پەیوەندیەكی هاوتا و هاوسەنگیان دەبێت و لەچوارچێوەی سیستەمی كۆنفیدراڵی جیهانیشدا ناسنامەی ئەو گەالنە پەسەندكراو دەبێت و خاوەنی كەسایەتی جیهانی دەبن. 7ـ لەسیستەمی دەوڵەتدا میكانیزمەی زۆرینە و كەمینە ی��اخ��ود ن��اوەن��دێ��ت��ی دیموكراتی بەبنەما وەردەگیرێت لەكاتی بڕیاردایندا ،بەاڵم لەكۆنفیدراڵی دیموكراتیدا سازان ورێككەوتنی دیموكراتیانە بەبنەما دەگیرێت .رەنگە لێرەدا باس لەوە بكرێت كە ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان و ئێراق و هەندێك دەوڵەتی وەكو لوبنان جۆرێك لە سازان هەیە ،هەروەها بگوترێت ئەم سازانە بەو واتایە دێت كە سیستەمی دەوڵەت تێپەڕكراوە. بێگومان ئەم سازانە هەنگاوی باشە؛ چونكە بەدیوێكیدا تێپەركردنی ئەو میكانیزمەیە كە دەوڵەتی لەسەر دروست بووە ،بەاڵم بەودیوەیدا كە خۆێندنەوەیەكی ستراتیژی بۆ سیستەمی دەوڵەت نەكراوە و سازانەكەش لەسەر بنەمای دابەشكردنی پۆست ،بەش و دەسەاڵتە ،نەك لەسەر بنەمای بەشداری دیموكراتیانە ،ناكرێ بە گۆڕانی ڕیشەیی بەناوی بكەین ،هەرئەوەشە دەبێتە هۆكاری ئەوەی كە زۆرج��ار الیەنەكان لە پێناوی بەشی زیاتردا ناكۆكیەكان قوڵتر دەكەنەوە. 8ـ لەسیستەمی دەوڵەتدا باس لە دیموكراتی لیبڕاڵ دەكرێت (پێشتر باسمان لەوە كرد كە دەوڵ��ەت و دیموكراتی پێچەوانەی یەكترین)، بە پێی ئەو پێوەرە دەستاودەست بەدەسەاڵت دەكرێت لە نێوان پ��ارت و كەسەكاندا و فرە پارتی و رێكخراوەی ناحكومەتی و راگەیاندنی ئەهلی هەیە .تاكەكانیش لەچوارچێوەی مافی هاواڵتییبووندا بەدەوڵەتەوە دەبەسترێنەوە و
13
وتار
لەسیستەمی كۆنفیدراڵیدیموكراتیدا، دیموكراتی رادیكاڵ یاخود دیموكراتیكۆمیناڵ بەبنەما دەگیرێت ،ئەم جۆرە دیموكراتیە لەالیەك دیموكراتی راستەوخۆیە و نوێینەرایەتینییە،لەالیەكی ترەوە تەنیا مافی دەوڵەت و هاواڵتی دەەستەبەر ناكات؛ بەڵكو سێ جۆر ماف بەبنەما دەگرێت ،مافی هاواڵتی، مافی كۆمەڵگا (پێكهاتە و كۆمەڵەئەتنیكی،ئاینی و نەتەوەییەكان) و مافی كارگێڕی .......... لەسیستەمیكۆنفیدراڵی دیموكرتیداڕاگەیاندنتەنیا و تەنیا دەبێت خزمەتی گەل و ڕاستیەكان بكات و لەو چوارچێوەیەداڕێكدەخرێت .......... لەسیستەمیدەوڵەتدا كە باس لە كۆنفیدراڵی دەكرێت بەواتای پەیوەندی نێوان دوو دەوڵەت دێت لەچوارچێوەیكۆنفیدراڵیدا و هەریەكە لەو دەوڵەتانە خاوەنی رەوایەتی نێودەوڵەتین و ناسنامەی خۆیان هەیە ،هەرچی كۆنفیدراڵیدیموكراتییە بریتیە لە پەیوەندی كۆنفیدرااڵنەی نێوان گەالن و كۆمەڵگاكان كە دوو گەل یان زیاتر لە چوارچێوەی ئەم سیستەمەدا پێكەوە خۆیانرێكدەخەن
وتار
14
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
لەچوارچێوەی دەستوردا خ��اوەن مافن ،ئەمە لە كاتێكدایە سیستەمی ئەمڕۆی دەوڵەتان، ئەوانەی ڕۆژئاوا دەسەاڵتی سەرەكی لەدەستی حكومەت ،پەرلەمان و دادگاكاندا نیە؛ بەڵكو لەدەستی كۆمپانیا سەرمایەدارییە گەورەكان و دەزگا تینك تانكەكانیاندان و ئەوان حكومەت، پەرلەمان ،دادگا ،پارت ،رێكخراوە ،راگەیاندن و زانكۆكانیش بەڕێوەدەبەن و ئاراستەیان دەكەن، بەواتایەكی تر دەسەاڵتی بنەڕەتی لەدەستی سەرمایەداراندایە و نەگۆڕە ،ئەوەی دەگۆڕێت فەرمانبەرە ئیدارییەكانن .هەرچی دەوڵەتە سۆسیالیستەكانە ئەوا دەسەاڵت لەناوەندی پارتی دەسەاڵتداردا كۆدەبێتەوە و ئەو كۆنترۆڵی هەموو بوارەكانی ژیان دەكات و فرە پارتی بوونی نییە، ئەگەر هەشبێت ،ئەوا رووكەشانەیە .لەدەوڵەتی تیئۆكراتی (ئاینی) وەكو ئێرانیشدا دەسەاڵتی رەها لەدەستی رێبەر دایە كە وەلی فەقێیە و ئەو ڕۆڵی ناوەندە سەرمایەدارەكانی رۆژئاوا دەبینێ. لەسیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا ،دیموكراتی رادیكاڵ یاخود دیموكراتی كۆمیناڵ بەبنەما دەگیرێت ،ئ��ەم ج��ۆرە دیموكراتیە لەالیەك دیموكراتی راستەوخۆیە و نوێینەرایەتی نییە، لەالیەكی ترەوە تەنیا مافی دەوڵەت و هاواڵتی دەەستەبەر ناكات؛ بەڵكو سێ جۆر ماف بەبنەما دەگرێت ،مافی هاواڵتی ،مافی كۆمەڵگا (پێكهاتە و كۆمەڵە ئەتنیكی ،ئاینی و نەتەوەییەكان) و مافی كارگێڕی .وەكو پێشتریش باسمان لێوە كرد (لەخاڵی پێنجەمدا) لە بازنەی بچوكی هەرێمە خۆجێیەكاندا بڕیاری سەرەكی دەدرێت و كۆمەڵگا خۆی بەرێوە دەب��ات ،لەبەر ئ��ەوەی دەتوانێت بەشدارییەكی چاالكانە لەخۆبەرێوەبردندا بكات و تەنیا چاوەڕوانی نوێنەر ئەبێت .هاوكات لەم سیستەمەدا فرەپارتی بوون هەیە و دەرفەتی دامەزراندنی رێكخراو و كۆمەڵەی سەربەخۆ دەدرێت و راگەیاندنەكانیش نابێت لەژێر كۆنترۆڵی پارتی و بەرێوەبەرێتیدا ب��ن؛ بەڵكو خۆیان سەربەخۆ و ئازاد بەرێوە دەبەن .لەم سیستەمەدا ئەنجومەنی گەل مەرجەعی بریاڕدانە و دەستەی بەرێوەبەرێتیش بەپێی هەڵبژاردنی سااڵنە یان دوو ساڵ جارێك دەگۆڕێت. 9ـ راگەیاندن لەسیستەمی دەوڵەتدا یان لەژێر چەتری پارتی و حكومەتەكاندایە ،لەوێنەی دەوڵەتە سۆسیالیستی و ئاینییەكان ،یان لەژێر سێبەری كۆمپانیاكانی سەرمایەدارریدایە و لەهەر دوو حاڵەتەكەدا خزمەت بەگەل و بەرژەوەندی ئەوناوەندانە دەكات كە پێوەی بەستراوەتەوە، ب��ەاڵم لەسیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكرتیدا ڕاگ��ەی��ان��دن تەنیا و تەنیا دەب��ێ��ت خزمەتی گەل و ڕاستیەكان بكات و لەو چوارچێوەیەدا ڕێكدەخرێت. 10ـ لەسیستەمی دەوڵەتە لیبڕاڵ و دەڵەتە سۆسیالیتەكانیشدا تەنیا پارتەكان مافی سیاسەتكردنیان هەیە و حوكمی كۆمەڵگا دەكەن ،بەاڵم لە كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا ئەوە تەنیا پارتەكان نیین كۆمەڵگا بەڕێوە دەبەن؛ بەڵكو سەرجەم ڕێكخراوە و كۆمەڵەكانی كۆمەڵگا ڕاستەوخۆ بەشداری لەبەڕێوەبردنی كۆمەڵگادا
دەكەن و مافی سیاسەتكردنی چاالكیان هەیە .بۆ نمونە ،كاتێك هەڵبژادن ئەنجام بدرێت ،مامۆستا، كرێكار ،جوتیار ،ژنان و گەنجان و وتوێژەكانی تریش دەتوانن نوێنەری خۆیان دیاری بكەن و بیپاڵێون بۆ ئەوەی ببن بەئەندامی ئەنجومەنی گ��ەل و دوات��ری��ش بەمشێوەیە ئ��ەو ب��ەش و پێكهاتانەی كۆمەڵگا چاالك دەكەن. 11ـ سیستەمی پاراستن لە كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا هاوشێوەی دەوڵەت نییە ،بێجگە لەكاتی ئاوارتە و نائاسایی ،لەكاتی ئاساییدا كۆمەڵگا لەڕێگەی چەمكی پاراستنی گەوهەرییەوە خۆی دەپارێزێت و هێزی گەورەی سەربازی دروست ناكات .ئەو گەنجانەی لەسنوری تەمەنی الوێتیدا پەروەردە دەكرێن و ئامادە و فێری پاراستنی كۆمەڵگا دەكرێن ،بەاڵم دواتر بەشداری ژیانی ئاسایی خۆیان دەبن و لەكاتی پێویستدا بانگی خزمەتی پاراستن دەكرێن ،بەمشێوەیە ،دەزگای سەربازی نابێتە دەزگایەك كە كاریگەری لەسەر سیاسەتی ناوخۆیی بكات ،هەروەها نابێتە دەزگایەك كە بەكاربەر بێت و بەشێكی زۆری بوودجەی كۆمەڵگای بۆ خەرج بكرێت .لەگەڵ ئەمەشدا گەنجان بەشداری چاالكانە لە ژیانی كۆمەڵگادا دەكەن. 12ـ ئ��اب��ووری ل��ە سیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا ،نە ئابوری بازاڕە و تایبەتە ،وەكو ئ��ەوەی لە سیستەمی سەرمایەداریدا هەیە و چەمكی قازانج و كێبڕكێی سەرمایەداری بەبنەما دەگرێت ،نە ئابوری دەوڵەتە وەكو ئەوەی لە دەوڵ��ەت��ە سۆسیالیستەكاندا ب��ەڕێ��وە دەب��راو ئابوری لەژێر كۆنترۆڵی دەوڵەت و دەسەاڵتدایە و ب��ۆ خزمەتی خ��ۆی��ان ب��ەك��اری دەهێێنن. ئابوری لەسیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتدا ئابوری هاوبەشی گەلە و لەچوارچێوەی پێوەر و بنەماكانی كۆمەڵگای ئەخالقی و سیاسی و پێوەرە دیموكراتی و ژینگەییەكاندا رێكدەخرێت. كاری هەرەوەز و خزمەتگوزاری كۆمەڵگا بەبنەما دەگیردرێت. 13ـ لەكۆنفیدراڵی دیموكراتیدا پێوەرە دیموكراتی و ئەخالقیەكانی كۆمەڵگا س��ەروەرە و یاسا و رێساكان بەو پێوەرانە دەپێورێن و هەر یاسایەك ئەو پێوەرانە بەبنەما نەگرێت ،سەروەر نابێت، چەمكی گشتگیرانەی س��ەروەری یاسا بەراست نازانێت؛ چونكە زۆرب��ەی یاساكان لە الیەنی دەس��ەاڵت��داران��ەوە داڕێ���ژراون و تەنیا بەسەر خەڵكانی بێهێزدا جێبەجێ دەكرێن و زۆربەی كات یاساكان ب��ەس��ەر كەسایەتی دەس��ەاڵت��داردا ناسەپێندرێت ،هەربۆیە لە جێگەی دادگاكانیش، دیوان و دەستەی دادوەری كۆمەاڵیەتی بەبنەما دەگرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ،ئەو كێشانەی كە دروست دەبن ،هەوڵدەدات لەرێگەی ئەو دەستانەوە لەگەڵ كۆمەڵگا چارەسەری بكات. بێگومان ئەم شێوازە لە ئێستادا لەناو كۆمەڵگای ئێمەدا پەیڕەوی لێ دەكرێت ،بەاڵم پێوانەی چارەسەری كێشەكان پێوەری نەریتی و كالسیكن، لەسیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا پێوەری چارەسەری كێشەكان پێوەرە دیموكراتیەكان دەبێت.
Roji_Wilat@yahoo.com
رێبەر ئۆجاالن (مۆدێرنیتە) وەكو نوێگەری پێناسە دەكات .نوێگەریش وەكو بابەتێك پێناسە دەكات كە الیەنی ئەرێنی و نەرێنی تێدایە ،ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە مرۆڤ و كۆمەڵگا و دەسەاڵتەكان رۆڵیان لە پێناسە و شێوەگرتنیدا هەیە .......... لە چەمكی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا،مۆدێرنیتە بەواتای نوێگەری دێت و هەموو نوێگەری و نوێبونێكیشبەبەراوردبە كۆن بەباشتر و چاكتری دەبینن .ئەمە لە هەموو بوارێكی ژیاندا پەیڕەو دەكەن. مۆدێرنیتەیدیموكراتی بریتیەلەپێناسەكردنی نوێگەری و دیاردە نوێیەكان و داهێنانەكان لە روانگەی دیموكراتییەوە .......... دەوڵەتشێوەگرتنی دەسەاڵتە بەپێی سەردەم، دەسەاڵتیشچڕبوونەوەی چەوسانەوەیئابووری و توانای هێزە .دەوڵەت لەسەر بنەمای جیاكاری چینایەتی،رەگەزی، كۆمەاڵیەتی و السەنگكردنی كۆمەڵگا دروستبووە و دەبێت ،بەاڵم كۆنفیدراڵی دیموكراتیسیستەمێكی خۆبەرێوەبەرییە و لەسەر بنەمای هاوسەنگی و بەشداری سەرجەم توێژ وپێكهاتەكانیكۆمەڵگا دادەمەزرێت
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
15
چاوپێكەوتن
هەندرێن هەورامی؛
"ئەو راكردنە نیشانیدا پیشمەرگە هیچ خۆئامادەكردنێكی نیە"
ئەوەی پێشمەرگە لەشەنگال و موسڵ نیشانیدا ترسنۆكترین رەفتارە لەمێژووی كورددا پ��ێ��ش��م��ەرگ��ەی دێ���ری���ن و ن���ووس���ەر و شاعیرێكی دیار"هەندرێن هەورامی" ،لە هەڤپەیڤینێكی"رۆژی واڵت"دا رووداوەكانی كوردستان لەپەیوەندی بەهێرشەكانی گروپی تیرۆریستی داعش و بەرگریەكانی گ���ەل ه��ەڵ��دەس��ەن��گ��ێ��ن��ێ��ت .ه��ەن��درێ��ن دەڵێ":ئەوەی ئێستا روودەدا ،ئاكامێكە ل���ەو م��ۆدی��ل��ە س��ی��اس��ی و ئ��اب��ووری��ی��ەی ك��ە ح��ك��وم��ەت��ی ه��ەرێ��م��ی ك��وردس��ت��ان هەڵگریەتی .ئ��ەم��ەش ن��ە راڤەیەكی تیۆرییە بۆ ئەو رەوشە و نە خەیااڵندن، ب��ەڵ��ك��و واق��ی��ع��ی ژی��ان��ی ح��ك��وم��ەت و كۆمەڵگەی باشوورە" ،هەورامی ئەوەش دەڵێت":داعش هێزێك نییە بتوانرێت بە گفتوگۆ رووبەڕووی ببیتەوە؛ بەڵكو دەبێ بە ئایۆلۆژیایەك رووب���ەڕووی ببیتەوە". ه��ەرچ��ی هەندرێن ه��ەوارم��ی��ە پ��ێ وای��ە ك��ە":ب��ۆ رووب��ەرووب��وون��ەوەی داعشیش دەك��رێ س��وود لە ئەزموونی هەپەگە و یەپەگە وەربگیردرێت؛ چونكە ئەمڕۆ تاكە هێزێكی سەربازیی خ��اوەن پرنسیپ و ئێتیكی نیشتمانیە كە كورد هەیبێ ،ئەو دوو هیزەن".
ئا /رۆژ ئەحمەد * ب��ە بۆچونی ئێوە گ��روپ��ی ت��ون��دڕەوی داعش(دەوڵەتی ئیسالمی) چما توندترین هێرش دەك��ەن��ە س��ەر گەلی ك���وردە لە ناوچەكەدا؟. ـ داع��ش گرووپێكی دڕن��دەی��ە ،پێكهاتەیە لە وەحشیترین هێزی ئیسالمی سیاسی ،كۆنە بەعسی ،پان ـ عەرەبیزم و ئەو موسڵمانانەی كە بڕوایان بە شەرع و خەلەفەتی ئیسالمی هەیە، تێكەڵییەكە لە كۆی ئەو كەسانەی كە لەماوەی پەنجا ساڵی رابردوودا لە ژێر دەستەاڵتی حكومەتە دیكتاتۆرەكان لەجیهانی ئیسالمدا سووكایەتیان پ��ێ��ك��راوە .ه���ەروەك بریتیە ل��ەو خەڵكانەی ك��ە ل��ەدۆخ��ی ب��ە جیهانیبوون و هەژموونی سەرمایەداریدا هەست بە بوغز و پەراوێزبوون دەكەن .گەندەڵیی و تایفەگەریی حكومەتی ئێراق رێگە خۆشكەربوون بۆ بە هێزبوونی داعش لە ئێراقدا ،بۆیە سوپای ئێراق هاوكاربوو لە گرتنی موسڵ و ناوچە سوننیەكان .بە كورتی داعش، پشكۆی ژێر خۆڵەمێشی كۆمەڵگەی دەمكوتكراوی حكومەتە دیكتاتۆرییەكانی دونیای ئیسالمە.
كەواتە لەبنەڕەتدا جەوهەری داعش موسڵمانە بێمۆرالترین هێزە تووندڕو و دڕندەكانی جیهانی ئیسالمن ،بەاڵم تووندتر بوونیان بەرانبەر كورد، پەیوەندی بە كۆی ئەو دیدە بەد و شوومەی كە لەتەواوی مێژووی كۆمەڵگەی عەرەبی و توركی و ...تاد بەرانبەر كوردا هەیانە ،هەیە. دی����اردەی داع���ش ،ج��ا ه��ەر هێز و الیەنێك لەپشتەوەی سازكردنی بن ،لە دۆخی جیهانگریی و پۆستناسیۆنالیزمی عەرەبییدا ،لە فۆرمێكی ئیسالمیدا .نوێنەری پان ـ عەرەبیزم و شۆڤینیزمی جیهانی موسڵمانەكان و دووبارەبوونەوەی بەشێكی گرنگی مێژووی ئیسالمە دەكا .بۆیە لەروانگەی داعشەوە كورد بە گشتی و بە تایبەتیش پارتە كوردییەكان عەلەمانین" ،مرتد"ن ،بۆیە كوشتن، تااڵنكردن و مەحفكردنەوەی كورد ،بەشێكە لە "جیهاد". * ساڵێك زیاترە شەرڤانانی كورد لەرۆژئاوای كوردستان ه��ۆش��داری دەدەن���ە باشوری كوردستان كە داعش مەترسیە بۆسەر ك��ورد و هاواڵتیانی ناوچەكە و یەكێتی نەتەوەیی پێویستیە ،بەاڵم هیچ هێزێكی دی��ك��ەی ك���ورد ،بەحكومەتی هەرێمی ك��وردس��ت��ان��ی��ش��ەوە ،ئ��ەم هۆشدارییەی بەهەند وەرن��ەگ��رت ،هێزەكانی سنوری هەرێم لەبەری وەاڵمدانەوە زیاتر گەمارۆ و ئ��اب��ڵ��وق��ەی��ان خستە س��ەر رۆژئ����اوای كوردستان ،بە بڕوای ئێوە بۆچی؟. ـ راستە نەك بەبڕوای من؛ بەڵكو بە بڕوای زۆرێك لە نووسەر و سیاسەتوانی رۆژئاوایی و جیهانیشدا، سەرسەخترین هێزێك كە توانیبێت و بتوانێت شەڕی قارەمانانەی داعش بكات ،شەڕڤانەكانی یەپەگەن .ئەمڕۆ بە دیار ئەو دۆخەی مۆلەقەماندا بەرانبەر داعش ،شەڕڤەكانی كورد لەخۆرئاوادا ئەوەیان سەلماند كە داعش مەترسییە بۆ سەر سەروەریی كوردستان ،بەاڵم مخابن حیزب و هێزەكانی تر لەبەشەكانی تری كوردستاندا ،بە تایبەتیش حكومەتی هەرێمی كوردستان نەك هەنگاویان نەناوە ،بەڵكو بە رێگەی ئابلۆقە و سنوور داخستنەوە تەگەرەشییان بۆ شەڕڤانەكانی كورد لەخۆرئاوا دروستكردووە ،ئەمەش دیسان دووبارە بوونەوەی مێژوو و دووبەرەكی كوردە. نەبوونی ئەو یەكێتییە نەتەوەییە و ئابڵۆقە خستنە سەر رۆژئاوای كوردستان هۆكاری زۆرە ،لێرەدا بوارمان نەبێت بە درێژی باسییان بكەین ،بەاڵم بە كورتی هۆكارە سەرەكییەكەی نەبوونی ویست و ئیرادەی یەكێتی نەتەوەیی ،گوتاری نەتەوایەتییە
ئەو شكستە نەك هەر بوو بە هۆی تراژیدیایەك بۆ ئێزدییەكان و هاواڵتیانی ئەو دەڤەرە؛ بەڵكو ئەو وێنە پاڵەوانییەی كە بۆ پێشمەرگە نیشاندەدراهەڵوەشاندەوە. ئەمەش بە درەنگییەوە دەریخست ئەو ئاسایشەی كە لە كوردستاندا شانازی پێوە دەكرا شاشی و كەم و كوڕی زۆری تێدایە .......... هیوادارین ئەو شكستە سیاسی ،سەربازیی و ئەخالقیەیحكومەتی هەرێمیكوردستان، ببێت بە وەرچەرخانێكی نەتەوەیی
چاوپێكەوتن 16
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
ئەزموونیهەپەگە، یەپەگە و یەپەژە لەو چەند ساڵەداتوانیناسنامەیەكی جیاواز بە كورد ببەخشێت. هەروەك ئەزموونی ژن لەباكور و خۆرئاوادا ،ئەو وێنە ناشیرینەی كە كورد لەئەوروپادا وەك ژنكوژ سەیر دەكرا ،سەرەو ژێر كردۆتەوە .بەر لەدوو ساڵ لەئەورۆپالەمێدیایەكاندا تەنیا باس لەژنكۆژی لەباشور و كوردانی تاراوگە دەكرا، كەچی هەنووكە بە تایبەتی دوای ئامادەیی راشكاوانەی ژنی كورد شانبەشانی پیاو لە یەپەگە ،وێنەی ژن و كۆمەڵگەی كورد بە پێچەوانەوەبۆتەوە
لە الیەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و بگرە زۆرینەی هاواڵتیانی كوردستانە .لەئاكامی ئەوەدا لەبڕی ئ��ەو یەكێتی نەتەوەییە ،دووب��ەرەك��ی حیزبی .پاوانخوازیی حیزبی ،ب��ەرژەوەن��دی حیزبی و ئابوورییان هەڵبژارد .ئەوەی راستی بێت ،دەب��وو حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو رێكخراو و گروپە سیاسی و رووناكبیرانەی كە خۆیان بە سەربەخۆ دەزانن دەستپێشخەری ئەو ئەركە ،پرۆژەی یەكێتی نەتەوایەتییە بن، لێ بەڵگەنەویستە سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی ئابووری ،بازرگانی كردن ،بە ئەركی سەرەكی خۆی داناوە .هاوكاتیش هیچ یەك لەهێزە جیاوازەكانی تر ،نەك هەر ئەو غەمەیان بە ئەركی خۆیان نەزانیوە ،بەڵكو هەڵگری هەمان پرۆژی ئابوورین. دیارە ئەو دووبەرەكیی و پاوانخوازییەی حیزبەكان راب��ردووی��ەك��ی دووری هەیە و بۆتە نەریت و گوتارێك هەمیشە خۆیان بەرهەمدەهێننەوە، ه��ەر ئێستا لە كاتێكدا ئاییندەی ك��ورد لە ب��ەردەم هەڕەشەی داعشدایە ،كە چی رق و كێنە و ملمالنێی نێوان حیزبەكان لەپەرەسەندن دان .باشووری كوردستان ،ل��ەدوای رووخانی س��ەدام��ەوە ،تووشی وەهێمك ب��وو كە چیتر كوردستان لەژێر هەڕەشەدا نەماوەتەوە ،بۆیە بە دوبەیكردنی كوردستان ،بازاڕخوازیی بوو بە خەونی سەرەكی حكومەتی هەرێم .بەمجۆرە بازاڕ و قازانجی هەمیشە ،پارەخوازیی بوو بە ئامانجی
Roji_Wilat@yahoo.com
سەرەكی هێز و هاوواڵتیانی كوردستان .ئەو بە ئابووریكردنە هەرچی بەهای نیشتمان و مێژووی كوردە تااڵنكرد .ئەو بە بازاڕكردنە بێئەخالقی كرد بەئەخالق ،ساختەكاری كرد بە راستی؛ كۆی ژیان بوو بە كااڵ و پارە .لەوەش بترازێ، پەیوەندی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا و ئێران ،هەر لەئاستی بەرژەوەندی ئابووریی نەمایەوە؛ بەڵكو بوو بە بازرگانی نەوت و بەرژەوەندی سیاسیش .لەئاكامی ئەمەشدا ئەو دەوڵەتە دوژمنە مێژوویانەی كورد ،هەر تەنێ كۆمەڵگە و حكومەتی كوردستانیان نەكرد بە كااڵخۆر و بەرخۆری بازاڕەكانی خۆیان ،بەڵكو توانیشیان بوونی ئێرادە و رۆحی ئەو یەكێتییە نەتەوەییە بێمانا و تااڵن بكەن. لێرەوە كاتێك لەكۆمەڵگەیەكدا ژیان لەبازاڕ و بازرگانی كورتبكرێتەوە ،ئیتر نیشتمان و نەتەوە مانایەكی نامێنێت؛ چونكە ئاشكرایە جەوهەری ب��ازرگ��ان��ی ،قازانجی هەمیشەیە .ئ��ەوەی كە ئێستا روودەدا ،ئاكامێكە لەو مۆدیلە سیاسی و ئابوورییەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵگریەتی .ئەمەش نە راڤەیەكی تیۆرییە بۆ ئەو رەوشە و نە خەیااڵندن ،بەڵكو واقیعی ژیانی حكومەت و كۆمەڵگەی باشوورە. وێڕای ئەمەش ،ئەوە مانای ئەوە نییە حیزبەكانی تر لەبەشەكانی ت��ری كوردستان لەنەبوونی ئەو یەكیتییە نەتەوەییە بەشدار نین .دیارە گوتمان حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هۆی
Roji_Wilat@yahoo.com
ئەوەی دام و دەزگا و دەستەاڵتی هەیە ،دەبوو دەستپێشخەری ئەو پرۆژەیە بێت ،لێ دەكرێ پەكەكە و پەیەدە و هێزەكانی تری كوردستانی رۆژهەاڵت ،پێكەوە ئەو ئەركە ئێتیكیە نشتیمانییە بە هی خۆیان بزانن .ئەڵبەت ل��ەدوای شكانی پێشمەرگە لەشەنگال ،لە رووی سەربازییەوە هەپەگە و یەپەگە ئەو ئەركەیان راپەڕاندووە. ئەوە بە كردەیەكی گەورە ،توانیوویانە مێژووی كۆمەڵگاكانیان وەربچەرخێنن. وەك دەزانین ،پەیوەندی نێوان ئەو هێزانە لەگەڵ یەكتر لەپەیوەندی نیوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و هێزەكانی باكور و خۆرئاوادا باشتر نییە .بە كورتی كورد وێڕای ئەو هەموو هەژەندەی كە تووشی بووە ،كەچی هێشتا لە قۆناغی عەقڵی خێڵ و حیزبخوازیدا تێداماوە و گیریخواردوە .بۆیە ئەو بەزینەی پارتی لەبەرانبەر داعشدا ،وێڕای ئەوەی كە دڵخۆش بوون بەو شكستە هیچ لەو كۆستەی كە بەسەر كوردستان و بە تایبەتیش ئێزدییەكاندا هات ،كەمناكاتەوە ،لێ ئەو دۆخە بەرهەمی ئەو عەقلە خێڵەكیی و حیزبخوازییەیە كە هەر ئەمانەیە ئیرادەی یەكێتی نەتەوەییان ئیفلیج كردووە .دواجار ،ئەمڕۆ ئەو هێزە شكۆی مێژوویی دەستبەر دەك��ا ،كە بتوانێت ئەو پەرتەوازەیی و تێدامانەی كورد وەربچەرخێنێت و هێزێكی نیشتمانی دروستبكا ،تا هەرنا لەم دۆخەدا بەرگریی لە هاواڵتیانی كوردستان بكا. * مانگێك لەمەوبەر هاتنی داع��ش بۆ م��وس��ڵ ،هێزەكانی پێشمەرگە وەك "هێزێكی ئ���ام���ادەی س��ەرك��ەوت��وو" لە میدیاكانی جیهاندا ناسێنران ،ب��ەاڵم چ��ۆڵ��ك��ردن��ی ش��ەن��گ��ال و ن��اوچ��ەك��ان��ی دەوروب���ەری و گەشتنی شەڕ هەتاوەكو ناوچەكانی گوێر كە بە " "٤٠كیلۆمەتر ل��ە هەولێر دوورە ،ت���ەواو پێچەوانەی ئەمە شرۆڤە دەك��ات ،ئەم دەرئەنجامە هاوپێچەوانەیە بۆچی دەگەڕێننەوە؟ ـ ئەو شكستە نەك هەر بوو بە هۆی تراژیدیایەك بۆ ئێزدییەكان و هاواڵتیانی ئەو دەڤەرە؛ بەڵكو ئەو وێنە پاڵەوانییەی كە بۆ پێشمەرگە نیشاندەدرا هەڵوەشاندەوە .ئەمەش بە درەنگییەوە دەریخست ئەو ئاسایشەی كە لە كوردستاندا شانازی پێوە دەك��را شاشی و كەم و ك��وڕی زۆری تێدایە. ئەو راكردنە نیشانیدا كە هێزی پیشمەرگە هیچ خۆئامادەكردنێكی بۆ ئەو ئەگەرە نەكردووە. داع��ش دژی ك��وردە ،بۆیە خۆئامادەنەكردنی پێشمەرگە بۆ هێرشی داعش ،مانای "نائامادەیی" پێشمەرگەیە .وەك من تێدەگەم ،راستە بەشێكی زۆری پێشمەرگە ئامادەیی ش��ەڕی هەیە ،لێ چونكە بوون بە پێشمەرگە ،بوو بە بەشێك لەو كاسبیی و مووچەخۆرییە بە خۆڕاییەی كە لە كوردستاندا بوو بە باو ،چاوەڕوانكراو نەبوو. كەواتە كە بوون بە پێشمەرگە وەك كاسبییەك سازكرابێت ،بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەو شكستەی كە لەشەنگالیش تووشی بوو رووی نەدابووایە ،بەاڵم
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
هەردەبوو ئەوە رووبدات؛ چونكە كاتێك پرنسیپ لە كۆمەڵگەیەكدا نەما ،ئیتر هیچ تشتێك بایەخی نامێنێت ،مرۆڤ دادڕمێت .كوردستانێك كە بە دوژمنی سەرسەخت گەمارۆدراوە ،بەر لەهەموو كارێك دەبێ پێشمەرگە بە مۆرال و پرنسیپی نیشتمانی پ��ەروەردە بكرێت .هەروایە و هێزی پێشمەرگەیە پیویستی بە مەشقكردن ،بە ئیرادە، بە پڕچەكی باش و بە ئیرادەیەكی نیشتیمانی گۆشكراو هەیە .ئەو دەرئەنجامە ئ��ەوەی پێ گوتین كە ئەگەر ئەو بە بەرخۆرییكردنەی كە لە كوردستاندا بوو بە سیستەم لە دەزگەكانی تر بە تەقە تەقیش بێت بەڕێوە بچێت ،لێ لەبواری هێزی پیشمەرگەدا ئەوە سەرناگرێت .ئابووری نەك هەر ناتوانێت ئەخالق و ئێتیكی نیشتمانیی بكرێت؛ بەڵكو تااڵنیشی دەكا!!. ك��ەوات��ە لە راستی الن��ادەی��ن كە بێژین ،ئەو دەرئەنجامەی كە هێزی پێشمەرگە نیشانی داین، وێ��ڕای هۆكاری دەرەكیی و سیاسی ناوەكی، پەیوەندی ب��ەوە هەیە كە ج��ەوه��ەری هێزی پێشمەرگە بریتیە لەبەشێك لەو مشخۆرییەی كە سیاسەتی بە ئابووریكردن لە كوردستاندا بەرهەمیهێناوە .بۆیە نە بەرپرسەكانی پێشمەرگە لە دەڤەری شەنگال هەڵگری ئەو ئەركەن و نە بەشی زۆری پێشمەرگەكانیش ،پێشمەرگە بوون. مرۆڤ كە بۆ دەستكەوتنی پارە پێشمەرگایەتی وەك ئاسانترین كاسبی هەڵبژێرێت ،سافیلكەییە چاوەڕێی بەرگریی و ئەركی نیشتمانیی لێبكەیت. پێشمەرگایەتی گەرەكە ئێتیك بێت ،نەك بەشێك لەو كاسبیە تااڵنكاریەی كە لەكوردستاندا بوو دیاردە .لەوەش بگەڕێ؛ چونكە ئەو دەزگایەی پێشمەرگە بە بەرنامەیەكی ستراتیژیی نیشتمانیی سەیر نەكراوە ،بۆیە نەبوونی مووچە ،نەبوونی بەهای ئەخالقی نیشتیمانی ...تاد وایكرد كە ئەو هێزە لە جەنگێكی وادا هەست بە بەرپرسیاری ئێتیكی خۆی نەكات .هاوكاتیش لەكوردستان یەك هێزی پێشمەرگە نییە؛ بەڵكو چەندین هێزی پێشمەرگە هەن؛ هەر حیزب و بەرپرسێكی ئەو حیزب و ئەم حیزب ،خاوەن فەوج و لیوای پێشمەرگەی خۆیانن .وەك دەبینین ئەوە مانگێكە لە دەڤەری كەركوك و جەلەوال پێشمەرگە لەگەڵ داعشدا دەجەنگێ و كەچی ،وەك ئەو هێزی پێشمەرگانەی كە لەشەنگال شكان ،نەك هەر نەشكاون؛ بەڵكو زۆر شوێنیشی لەدەست داعشدا رزگار كردووە. * چۆڵكردنی ناوچەیەك بەبێ بەرگری و جێهێشتنی ق���ەدەری ژی��ان��ی س��ەدان هەزار خەڵكی سیڤیل لەدەستی هێزێكی توندڕەودا كە سنوری بۆ كوشتن نیە وەك داعش ،كە پێشمەرگە لە شەنگال كردی و سەدان هەزار مرۆڤی بێتاوان ئاوارە بوون و دەیانیان گیانیان لەدەستداوە بەهۆی نەبونی خواردن و ئاو لەچیاكانی شەنگال، تا چەند بابەتەێكە مۆرال وبەرپرسیارێتی و ئیتیكی حكومەت و هێزێكی سەربازی
17
چاوپێكەوتن
"رووناكبیری" كورد ،لەم رۆژگاری بە دوبەییكردنەی كوردستاندا ،مشخۆرترین و فشۆڵترینتوێژیكۆمەڵگەی كوردن .ئەو توێژە كاتی ئەوەیە رۆڵی خۆی بگێڕێت، لێ بە پێچەوانەوە ئەوەی نەیبێتبیركردنەوەیە،بۆیە بۆ ئەوەی لەتاریكدا خۆی مت و كپ دەكا ،تا كەس نەیبینێت .ئەو توێژە یەكێكە لەتوێژەسوومەندەكانی ئەو مشەخۆری و داڕمانە ئەخالقیەیكەلەكوردستاندا لەئارادایە دەكرێت بخاتە ژێر پرسیارەوە؟ ـ ئ���ەوەی ناسنامەی هێزی س��ەرب��ازی��ی یان پێشمەرگەی واڵتیك یان حكومەتێك دیاریدەكا، ئێتیكی بەرگرییكردنە لە ك��ەرام��ەت ،ژی��ان و سەروەریی هاوواڵتیان و خاك و واڵتەكەی .كەواتە كاتێك هێزی پێشمەرگە لە دۆخێكی گوماناوییدا دوای رۆژێك كەم یان زیاتر لە شەڕدا ،بێ ئەوەی هاواڵتیانی دەڤ��ەری شەنگال ئاگادار بكاتەوە، هەڵبێ و خاك و خەڵكی مەدەنی ،بە تایبەتی ژیانی ئێزدییەكان رادەس��ت��ی داع��ش بكا كە تااڵنكردن و بە كەنیزەكردنی كیژەكانیان بە جیهاد بزانێت ،وێڕای هەر پاساوێك ،نەك هەر خیانەتی لەئەركی خۆی كرد؛ بەڵكو ئێتیك و ئەخالقی خۆیشی رادەستی داع��ش ك��رد .هەر هێزێكی سەربازیی كە بەوجۆرە بوێری بەرەنگاری دوژمن و راپەڕاندنی ئەركە ئێتیكییەكەی نەبێت ،گەرەكە ئەو خەسڵەتە ئێتیكییەی لێوەربگیردرێتەوە. ئەوەی كە هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری شەنگال و موسڵ نیشانیدا ،رەن��گ��ە ،ئ��ەوەن��دەی من بیزانم ،ترسنۆكترین و بێئەخالقترین رەفتارە كە لەمێژووی ك��ورددا ،پێشمەرگە كردبێتی .دوای ئەو پێشهاتە تراژیدییەی كە بەسەر ئێزدییەكاندا هات ،خەلكی كوردستان ،ئەگەر سەروەری خاك و هاواڵتییەكانی خۆیان بۆ گرنگ بێت ،دەبێ داوای لێپێچینەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە بكەن كە سزای كۆی ئەو پرسانەی پێشمەرگە بدەن كە بەرپرس بوون لەو دەڤ��ەرەدا .ئەو كارەی هێزی پێشمەرگە بەر لەوەی ریسواكردنی خۆیی و ئێزیدییەكان بێت ،سووكردنی مێژووی پێشمەرگە و وەزارەت����ی پێشمەرگەشە .هێزێكی وەك پێشمەرگە ئەگەر ئەخالقی بەرگری نەبێت لەخاك و خەڵكی واڵتەكەی ،كەواتە هێزێكە ئەخالقیش
چاوپێكەوتن
18
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
وەك كااڵ بۆ بازرگانی بەكار دەهێنێت ،بەاڵم دۆخی پێشمەرگە بەدەر نییە لە كۆی ئەو ژیانی سیاسی و كۆمەڵگەی كوردستان .بۆیە دوای ئەو پێشهاتە ئەوەی كە دەبێت بخرێتە ژێر پرسیاری ئێتیكییەوە .ئەو شكستە ئەخالقییە هەر تەنێ هێزی پێشمەرگە و حكومەت ناگرێتەوە؛ بەڵكو كۆی خەڵكیشە؛ چونكە م��ەرگ و كەرامەتی ئێزدییەكان و خ��اك ،پەیوەندی بە ئەخالقی كۆی كۆمەڵگەی كوردستانەوە هەیە ،بەاڵم لە كۆمەڵگەیەكدا كە مۆرال و ئێتیكی نیشتمانیی، مرۆڤ و ژیان ببێتە كااڵ و كاسبی ،كێ ئەو هێزی پێشمەرگە و بەرپرسیارانە بخاتە ژێر پرسیار؟!. * داع��ش بە ئایدیۆلۆژیایەكی توندڕەو خوێنی خەڵك زۆر بەسانایی دەڕژێ��ت و بەندەكانی ئەو بیروباوەرە تەكفیریە ت��ون��دڕەوەی خۆشیان دەستبەجێ پیادە دەك��ەن لەهەرشوێنێك پێیدەگەن ،كە زۆرج���ار ل��ە سەربڕینی خەڵكدا هەوێنی ئەوتوندڕەویە بەناو ئیسالمیە ئاشكرا دەبینرێت .لەبەرامبەردا ،بۆ بەرگریكردن لە هێرشەكانیان .تا چەند ئایدیۆلۆژیا گرنگە. ی��ان بڵێێن ،ش��ەڕی دژە داعشدەكرێت تەنیا بە چەك سەربكەوێت بەبێ هەبونی ئایدیۆلۆژیا؟. ـ دیارە ئەوەی كە وادەك��ا داعش بەو شێوەیە دڕندەیە خەڵك بكوژێت و موسڵمانەكانیش لە هەموو گۆشەكانی جیهانی ئیسالمەوە بێن بۆ سوریا و ئێراق و ش��ەڕ بكەن ،هەبوونی سەرچاوەیەكی ئایدیۆلۆژییە ،كە داعش لەشەرع و ئایەت و قورئاندا وەریدەگرێت .ئەگەر داعش خۆی بە هەڵگری پەیامێكی ئیسالمی نەبێت، ناتوانێت بەوجۆرە شەڕ بكات .مرۆڤ كە شەڕ دەك��ا ،تەنێ مەرگی تێدایە ،ئەگەر پەیامێكی ئایینیی یان نەتەوەیی یان ئایدیۆلۆژییەكی لە پشتەوە نەبێت نایكات .داعش بە ئایدیۆلۆژیی ئیسالمییەوە ئەو ش��ەڕە دەك��ا ،كە خەونێكی هەمیشەیی موسڵمانەكانە .ئ��ەو خەونەش دامەزراندی خەالفەتی ئیسالمییە. داعش هێزێك نییە بتوانرێت بە گفتوگۆ رووبەڕووی ببیتەوە؛ بەڵكو دەبێ بە ئایۆلۆژیایەك رووبەڕووی ببیتەوە .هەاڵتنی سوپای ئێراق بەو هەموو هێز و چەكەوە لەموسڵ لەبەردەم داعشدا ،ئەوەمان بۆ دووپاتدەكاتەوە كە ئەو هێزەی هەڵگری ئایدیۆلۆژیایەك نەبێت ،وەك سوپای ئێراق ناتوانێت دژی داعش شەڕ بكات. لە بەرانبەر ئ��ەوەش��دا ،ش��ەڕی یەپەگە ،كە تەنیا مۆراڵی نیشتمانیی هێزی سەرەكییەتی، بەرانبەر هێزێكی دڕندە و پڕچەكی وەك داعش لەماوەی ساڵێكدا ،نەك هەر داكۆكی لەخاك و خەڵكی خۆی كرد؛ بەڵكو داعشیشی تێكشكاند. كەواتە ئەوە راستییە كە تەنیا بە بوونی چەكی قوڕس ناتوانرێت رووب��ەڕووی دڕندەیی داعش ببییەوە؛ بەڵكو دەبێ ئایدیۆلۆژیی و ئێتێكێكی
نیشتمانیش بین ،تا شەڕی داعش بكەین .هەموو بەرەنگاری نەتەوە داگیركراوەكان لەجیهاندا ئەوەی سەلماندووە كە ئەوە ئامانج و ئەخالقی نیشتیمانییە وادەك��ا شەڕی هێزە بەهێزەكانی داگیركاری بكەن .هەروەك لەكاتێكدا كە هێزی پیشمەرگە لەیەپەگە خاوەن چەكی باشتر و هێزی زیاتر بوو كە چی نەیتوانی دوو رۆژ لەبەرانبەر داعش شەڕ بكەن و خەڵك و خاكی دەڤەری شەنگال بپارێزێت ،بەاڵم هەر هێزەی كە ناوی پێشمەرگەیە لەهەشتاكاندا بە سادەترین چەك و كەمترین ژم��ارەی پێشمەرگە دەیتوانی لە گوندێكدا یان سەر شاخێكدا یان دەشتایەكدا باشترین بەرگری بكا. * ڕێكخستنی ج��ڤ��اك ل��ەس��ەر بنەما فەلسەفیەكانی "بەرگری ڕەوا" تا چەند بە گرنگ دەبینن بۆ كورد و نەتەوەكانی دیكە لەناوچەكەدا لەبەرامبەر هێرشی ئەم جۆرە هێزانە؟. ـ كورد ئێستا و رەنگە تا داهاتوویەكی درێژیش لەبەردەم هەڕەشەی هێزی دوژمن بێ .ئێستا، وێڕای هەڕەشە هەمیشەیی دەوڵە داگیركارەكان، داعش سەرەكیترین هەڕەشەیە لەسەر كورد و كوردستان .كەواتە نەبوونی پرنسیپی "بەرگری رەوا" وەك ئەركێكی س��ەرەك��ی و گرنگی نیشتمانی لەالیەن كۆمەڵگەی كوردستان و هێزە سیاسییەكانیدا ،مانای قەبوڵكردنی كۆیالیەتی الی ن��ەت��ەوەی ك���وردە؛ چونكە نەبوونی ئەو "برگرییە رەوا"ی��ە ،مانای نەبوونی كۆئاگایی و ئێتیكی نیشتمانییە لە الیەن نەتەوەی كوردەوە. بۆیە ئەمڕۆ لە كاتێكدا كە كورد لەژێر هەڕەشەی هێزێكی بەربەری وەك داعشدایە ،دامەزراندنی هێزێكی هاوبەشی نیشتمانی كە كۆی هێزەكانی كورد لەهەموو پارچەكانی كوردستان لەخۆیدا ك��ۆب��ك��ات��ەوە ،سەرەكیترین ئ��ەرك��ی ئێتیكی نەتەوەییە .لەوەاڵمەكانی پێشوودا ئاماژەم بەوە كرد ،كە دوای ئەو تێكشكانەی پیشمەرگە لەشەنگال و مەخموور ،پێویستە ئەو هێزە یەكگرتووە نیشتمانییە ساز بكرێت ،كە لێژنەیەك لەپۆلێك گەریال و پێشمەرگەی خاوەن ئەزموون و مۆرالی بەرز لەهەموو بەشەكانی كوردستاندا سەركردایەتی ئەو هێزە سەربازییە نیشتمانیە بكات. دیارە بۆ ئەو كارەش دەكرێ سوود لە ئەزموونی هەپەگە و یەپەگە وەربگیردرێت؛ چونكە ئەمڕۆ تاكە هێزێكی سەربازیی خ��اوەن پرنسیپ و ئێتیكی نیشتمانیە كە كورد هەیبێت ،ئەو دوو هیزەن .كۆی كوردیش ئەو راستییە دەزانن ،كە هەپەگە و یەپەگە خودان مۆرالێكی نیشتمانیی و توانای سەربازیین. م��اوەی دەی��ان ساڵە هەپەگە خۆڕاگرانە شەڕ لەگەڵ هێزی ناتۆ ،توركیا دەك��ا .هاوكاتیش ماوەی دوو ساڵە یەپەگە نیشانیدا بەو توانا و چەكە سادەیە بوێرترین "بەرگری رەوا" لەبەرانبەر
Roji_Wilat@yahoo.com
داعش و دەوڵەتی سوریا دەكا .ئەڵبەتە پارتی كرێكارانی كوردستان دەمێكە دەسپێشخەری ئەو پرۆژە نەتەوەییەن ،كە كورد پێویستی هێزێكی سەربازیی هەیە ،تا "بەرگری رەوا" لەشكۆ و شەرەفی نەتەوەیی كورد بكا .هەر بۆیە هەپەگە دەیان ساڵە ئەو ئەركە نیشتمانییە رادەپەڕێنێت. لێ ئ��ەوەی گرنگە دەب��ێ فەلسەفەی"بەرگری رەوا" دوور بێت لەحیزبخوازی و بەرژەوەندی و خۆسەپاندنی ئەم حیزب و ئەو حیزبە .مێژووی تاڵی كورد ئەوەمان پێدەڵێت كە نەبوونی ئیرادەی هاوبەشی نەتەوەیی ،هۆكردی بەرچاوی مانەوەی ك��وردە لەو دۆخە كۆیلەییە .كەواتە ،گەرەكە فەلسەفەی "بەرگری رەوا" ،فەلسەفەیەكی سیاسی و كولتووری لەپشتەوە بێت .بە كەلتووركردنی مەیلی زانین و زانست لەژیانی كۆی ك��ورددا. ئیرادەی هزراندنی"بەرگری رەوا" بەرگرتوو دەكا. * یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەكینەكانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لەسەر ئاستی دنیا ئەمڕۆ وەك لەباشترین ه��ێ��زەك��ان��ی ب���ەرگ���ری دژی داع����ش و هاوشێوەكانی دەناسرێن ،بەوەی زۆرترین شكستیان بە هێزگەلێكی لەوشێوەیە هێناوە ل���ەدوو ساڵی ڕاب�����ردوودا لەناو جەنگی ناوخۆ لە سوریادا ،ئەم بەرگریە لەرۆژئاوای كوردستان كە دەكرێت و ژنانی كورد ڕۆڵێكی زۆر بەرچاوی تیادا دەگێڕن، چەندە گرنگی ئایدیۆلۆژیا و ژن پێكەوە دەردەخەن لەم شێوە بەرگریانە بۆ مانەوە لەبەرامبەر ئەو مەرگەی توندڕەوەكان لەگەڵ خۆیان دەیهێنن؟. ـ بێ بوونی ئایدیۆلۆژی یان فەلسەفە و پرنسیپێك لەبزاڤێكی سیاسیی یان جڤاكیدا ،ناكرێ ئەو ئیرادە هاوبەشە ،ئەركە یەكسانیەی نێوان ژن و پیاو بەرجەستە بكرێتەوە .لەكۆمەڵگایەكی وەك كوردستاندا كە دوژمن هەمیشە هەوڵیداوە ئیرادەی تێكبشكێنێ و لەنەریتی كۆندا قەتیسی بكا ئەو فەلسەفەیە ئیرادەخوازەیە كە وایكردووە ژنی كورد لە باكور و خۆرئاوادا ئەو وەرچەخانە لەژیانی كۆمەڵگەی كورددا بسازێنێت و سەرنجی جیهانیش رابكێشێت. ئەزموونی هەپەگە ،یەپەگە و یەپەژە لەو چەند ساڵەدا توانی ناسنامەیەكی جیاواز بە كورد ببەخشێت .ه��ەروەك ئەزموونی ژن لەباكور و خ��ۆرئ��اوادا ،ئەو وێنە ناشیرینەی كە كورد لەئەوروپادا وەك ژنكوژ سەیر دەك��را ،سەرەو ژێر كردۆتەوە .بەر ل��ەدوو ساڵ لەئەورۆپا لە مێدیایەكاندا تەنیا باس لەژنكۆژی لەباشور و كوردانی تاراوگە دەكرا ،كەچی هەنووكە بە تایبەتی دوای ئامادەیی راشكاوانەی ژنی كورد شانبەشانی پیاو لە یەپەگە ،وێنەی ژن و كۆمەڵگەی كورد بە پێچەوانەوە بۆتەوە .ئامادەیی و ئیرادەی ژنی كورد لەشەڕی داعش و داكۆكیكردن لەشكۆی نیشتمان و یەكسانی بۆ خەڵكی ئەورۆپا و بگرە
Roji_Wilat@yahoo.com
رۆژهەاڵتیش لەشكۆی نیشتمان ،بۆتە مایەی تێڕامان و باڵكێشی .كەواتە ئازادبوون و ئامادەیی ژنی ك��ورد لەریزەكانی یەپەگە و هەپەگەدا، پەیوەندی بە ئامادەیی و كارایی ئەو ئایدیۆلۆژیا و فەلسەفەی ژیان و ژنەوە هەیە كە ئەو دوو هێزە هەڵگرینە .خاوەنی ئەو فەلسەفە ئیرادەبەخشەی ژن ،عەبدوڵاڵ ئۆجاالنە .وێڕای هەر تێبینیی و رەخنەیەك لەو فەلسەفەیە ،لێ لەمێژووی كورددا و بگرە والتانی ئیسالمدا ،هیچ بزاڤێكی لەو جۆرە نەبووە و نییە. * خ��وێ��ن��دن��ەوەی ئێوە چییە ب��ۆ هاتنی هێزەكانی یەپەگە و گەریال بۆ ناوچەكانی رەب��ی��ع��ە و ش��ەن��گ��ال و شەهیدبوونی ئەندامانیان لەبەرگریكردنی خەڵكی سیڤیل لەو ناوچانەی باشوری كوردستان، پێتان وای��ە ئەمە ببێتە سەرەتایەك یان وەرچەرخانیك بۆ یەكێتی نەتەوەیی كە ل��ەرۆژئ��اوای كوردستانەوە دوو ساڵە بانگەوازی بۆ دەكرێت ل��ەدژی داعش و داگیركەرانی كوردستان؟. ـ ئامادەیی هێزەكانی یەپەگە و گەریال بۆ ئەو دەڤەرانە ،مۆرالی ئێزدییەكان و خەڵكی كوردستان و پێشمەرگەی تێكشكاو بەرزكردەوە .ئەمەش ئاماژەیەكی روونە كە یەكێتی نەتەوەیی ئەركێكی چەند گرنگە .هەروەك بانگەواز و دەستپێشخەری خۆرئاوای كوردستان چەند گرنگە .ئەمڕۆ كورد لەبەردەم هەڕەشەیەكی گەورەدایە ،حكومەتی هەرێمی كوردستان ،هەرچەندە پڕە لەحیكایەتی
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
دوبەیی كە بەرهەمی بە خوێنی هەزاران قوربانیی مرۆیی ،ئەنفال ،سووتانی خاك ،تااڵنكردنی ... كوردە ،كە چی ئێستا لەشەو و رۆژێكدا لەژێر هەڕەشەی داعشدایە .بۆیە ئەركی كۆی هێز و حیزبەكانی كوردستانە لەهەموو بەشەكانی كوردستاندا ،هێزێكی هاوبەشی یەكگرتوو، لەپێناوی داكۆكیكردن لەهاوچارەنووسی كورد دروستبكەن .حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هۆی بوونی دەسەاڵت و توانای ماددییدا بەرپرسی سەرەكی ئەو ئەركە مێژوویەیە. هەنووكە كورد لەبەرچاوی جیهانەوە رووبەڕووی دڕەن��دەت��ری��ن هێزی ئیسالمی ـ پانعەرەبیزم بووەتەوە ،بۆیە ئەو یەكێتیە نەتەوەیە سەرەكیترین ئەركی ك��وردە .ئەو ك��ردە ئێتیكییە ،یەكێتی نەتەوەییە تەنێ هاوچارەنووسی هەر چوارپارچەی كورد لەهەڕەشەی داعش و شۆڤینیزمی نەتەوە داگیركارەكاندا رزگار ناكا؛ بەڵكو ئەو گوتارە خێڵەكییە نەتەوەییە دواكەوتووە ،حیزبخوازی، خۆخۆرییە رەگئاژۆییەش لەهەناوی كۆمەڵگەی كوردستاندا كۆتایی پێدەهێنێت .هاوكاتیش كاریگەریترین شێوازە كە زلهێزەكانی جیهان ناچار بكا كە پایەی كورد بەهەند وەربگرن .بەمەش لەم دۆخەدا كە تێرۆر و ئاژاوەی جیهانی ئیسالمی تەنیوەتەوە ،كورد جیاواز لەخۆی نیشاندەدا. لەهەمانكاتدا ئەو یەكتێتیە نەتەوەییە ،كورد لەوە رزگار دەكا كە هەمیشە چاوەڕوانی بەزەیی و پشتیوانی جیهان بێت. ب��ەس��ت��ان��ەوەی ك���ورد ب��ە خێر و بەرەكەتی ئەمەریكا كە بۆ بەرژەوەندی خۆی بۆ ماوەیەك
19
چاوپێكەوتن
شەڕی یەپەگە ،كە تەنیا مۆراڵینیشتمانییهێزی سەرەكییەتی،بەرانبەرهێزێكی دڕندە و پڕچەكی وەك داعش لەماوەی ساڵێكدا ،نەك هەر داكۆكی لەخاك و خەڵكی خۆی كرد؛ بەڵكو داعشیشی تێكشكاند .كەواتە ئەوە راستییە كە تەنیا بە بوونی چەكی قوڕس ناتوانرێت رووبەڕووی دڕندەیی داعش ببییەوە؛ بەڵكو دەبێ ئایدیۆلۆژیی و ئێتێكێكی نیشتمانیش بین ،تا شەڕی داعش بكەین .......... ئەوەی ناسنامەی هێزی سەربازیی یان پێشمەرگەی واڵتیك یان حكومەتێك دیاریدەكا،ئێتیكی بەرگرییكردنە لە كەرامەت، ژیان و سەروەریی هاوواڵتیان و خاك و واڵتەكەی
چاوپێكەوتن
20
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
داعش بێهێز دەكا ،كورد لەو هەژان و تەنگژە ئێتیكییە نەتەوەییە رزگار ناكا؛ چونكە ئەمریكا لەبەر بەرژەوەندی خۆی ئەوكارە دەكا ،رەنگە لەماوەیەكی كورتدا بەرژەوەندی ئەمەریكا وابكا، جارێكیتر پشت لەكورد بكاتەوە .ئەوكاتە كورد دیسانەوە پەنا بۆ كوڕووزانەوە بەرانبەر بەختی خۆی دەباتەوە .هیوادارین ئەو كۆژانەی كە ئەمڕۆ هەڕەشە لەشكۆی كورد دەكا ،ببێتە راسانێكی ئەخالقی و بە راگەیاندنی هێزێكی بەرگریی یەكگرتوو گوتارێكی نیشتمانیی هاوسەردەم، بوونی كورد لە بێمێژوویی ،دەرەوەی مێژوو كۆتا پێبهێنێ و رۆحی مێژوو بتەنێتەوە. * ئەوەی لەباشوری كوردستان لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا زۆر دیار بوون ،توێژێكە بەناوی"روناكبیر و رۆشنبیر" ،ئەم توێژە كە لەسەر هەموو بابەتێك باش و خراپ دەی��گ��وت و دەی��ن��وس��ی ،ل��ەم ڕەوش���ەی ئێستا كورد تێكەوتوە بێدەنگترینن ،وەك نوسەرێكی دیاری كورد لەناوە و دەرەوەی واڵت ،بێدەنگی ئ��ەم توێژە لەباشوری كوردستان چۆن شرۆڤە دەكەن؟ ـ "رووناكبیری" كورد ،لەم رۆژگاری بە دوبەییكردنەی كوردستاندا ،مشخۆرترین و فشۆڵترین توێژی كۆمەڵگەی كوردن .ئەو توێژە كاتی ئەوەیە رۆڵی خۆی بگێڕێت ،لێ بە پێچەوانەوە ئەوەی نەیبێت بیركردنەوەیە ،بۆیە بۆ ئەوەی لەتاریكدا خۆی مت و كپ دەكا ،تا كەس نەیبینێت .ئەو توێژە یەكێكە لەتوێژە سوومەندەكانی ئەو مشەخۆری و داڕمانە ئەخالقیەی كە لەكوردستاندا لەئارادایە. "رووناكبیر"ی كورد ئابووریی بە جۆرێك هاڕاندی كە نەك هەر بێدەنگە بەرانبەر ئەو رەوشە؛ بەڵكو
ناخوازێ بشبینرێت؛ چونكە فێربوو وەك كوێخا خەریكی بەزمی رۆژانە و چاوەڕوانی خەاڵت و بەخشیش بێت. ئەو توێژە منداڵی دۆخێكە كە هی بە دەنگهاتن و ئێتیكی نیشتمانی نییە؛ بەڵكو منداڵی كۆكردنەوەی گوتراوەكانە تا لەپێناو كەڵەكردنی پارەدا ستوونە سوواو ،كتێبە كڵۆڵەكەی پێ پڕ بكاتەوە. دوای رووخانی رژێم كە پارە هەڵڕژا ،حكومەتی هەرێمی كوردستان ،حیزبەكان ،هاوشێوەی بوارەكانی تر تا بەو رێگەیەوە خەڵك دامەزرێنن، دەستییان كرد بە كردنەوەی بنكە و دەزگە بێبنەما و ناڕێكخراوەكان و دەركردنی گۆڤار و رۆژنامە و ...تاد بێ بێسەروبەر .بەمجۆرە هەرچی كەمێك خوێندەوارە بوو لەو بنكە و دەزگەیانە ،بوون بە "رووناكبیر" .ئیتر "رووناكبیر" لەكوردستان بە قەت كااڵیە ستۆك و ئێكسپایەرەكان بێژمار بوون .نەبوونی"سیاسەتی كەلتوری" لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ،ئەرك و رۆڵێكیش بۆ ئەو "رووناكبیر"ە مانای نەما .بە بازارگانیكردن ،بە دوبەیكردنی كوردستان وایكرد هیچ مانایەك بۆ ئێتیكی رۆشنبیریی نەمێنێتەوە. * زۆر سوپاس بۆ ئەو كاتەی تەرخانتان ك��رد بۆ ئ��ەم دیمانەیە ،ئەگەر شتێك مابێت ل��ە دوا گ��وت��ە .ئێمە دووب���ارە سوپاستان دەكەین؟. ـ سوپاس بۆ تۆ كە لەو دۆخە ئاڵۆزەدا بوارت رەخساند كە لەو گفتوگۆیەدا پێكەوە باس لەو دۆخە غەمگینە و باس لەقەدەری كورد بكەین. هیوادارین ئەو شكستە سیاسی ،سەربازیی و ئەخالقیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،ببێت بە وەرچەرخانێكی نەتەوەیی.
Roji_Wilat@yahoo.com
ئەو كردە ئێتیكییە، یەكێتینەتەوەییەتەنێ هاوچارەنووسیهەر چوارپارچەی كورد لەهەڕەشەی داعش و شۆڤینیزمی نەتەوە داگیركارەكاندا رزگار ناكا؛ بەڵكو ئەو گوتارە خێڵەكییە نەتەوەییە دواكەوتووە،حیزبخوازی، خۆخۆرییەرەگئاژۆییەش لەهەناویكۆمەڵگەی كوردستانداكۆتاییپێدەهێنێت .......... ئامادەییهێزەكانییەپەگە و گەریال بۆ ئەو دەڤەرانە، مۆرالی ئێزدییەكان و خەڵكی كوردستان و پێشمەرگەی تێكشكاو بەرزكردەوە .ئەمەش ئاماژەیەكی روونە كە یەكێتی نەتەوەیی ئەركێكی چەند گرنگە .هەروەك بانگەواز و دەستپێشخەریخۆرئاوای كوردستان چەند گرنگە
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
21
وتار
كێ ناچێتە ژێر چەتری نەتەوەییەوە؟! ن /كوردۆ شوانی هەڵوێستی نەتەوەیی یان هەماهەنگی نەتەویی لەپرسە چارەنوسسازەكاندا پێویستیەكی هەنوكەیی و هەمیشەییە بۆ گەلی كورد .هەڵبەتە بەرپرسیارێتی ئەو ئەركە دەكەوێتە ئەستۆی الیەنە سیاسیەكان بەر لەهەر كەسێك؛ چونكە پارتە سیاسیەكان هەریەكەیان نوێنەرایەتی و پێشەنگایەتی بەشێك لەكۆمەڵگەی كورد دەك����ەن ،ڕوداو و پێشهاتەكانی ئێستای كوردستان ئەو ڕاسیتیەی بۆ هەموو الیەك ڕون و ئاشكرا كردووە كە گەرەنتی سەركەوتنی هێزە كوردستانیەكان و گەلی كورد بەسەر هەموو ئاستەنگی و پیالنگێڕیەكاندا تەنها یەكڕیزی و هاوهەڵوێستی و گردبونەوەیە لەژێر یەك چەتری نەتەوەییدا ،كاركردن لەسەر بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و داڕشتنی نەخشەی كاری هاوبەش بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو مژارێكی زۆر پێویستە و هەموو تاكێك لەم واڵتەدا دەركی پێكردووە. هەوڵ و تەقەالیەكی زۆر خرایەگەڕ بۆ ئەوەی گەلی كورد بگات بەو دەسكەوتە نەتەوەییە، بەاڵم ئەو هەوڵدانە گشتگیر نەبوو لەچوارپارچەی كوردستانەوە و بەیەك ئاست بەدی ناكرا ،هێزە كوردیەكان ئەگەر لەالیەكەوە زۆر جدی و پێداگربوبن و تێكۆشانیان بۆ ئەوە كردبێت ،لەالیەكی ترەوە نەك بەدەنگەو چون نەبووە؛ بەڵكو ئاستەنگیش دروستكراوە ،بڕوام بەو بیرۆكەیە نەماوە كە بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم الیەنەكان لەژێر چەترێكی نەتەوەییدا داڕێژراوە و بۆ گەیشتن بەئەنجامێكی سەركەوت و لەهەوڵداندایە ،لەڕاستیدا ڕەش بین نیم بە ئایندەی گەلی كورد و خەبات و تێكۆشانە پیرۆزەكەی لەتەواوی كوردرستاندا ،بەاڵم كاتێك تابلۆیەك بۆ خۆی بەڕەنگی ڕەش ڕەنگڕێژكرا بێت ،مرۆڤ ناتوانێت تروسكەیەكی ڕوناكی تێدا بەدی بكات. شەڕی دوژمنانی كورد و كوردستان لەڕێگەی بەكارهێنانی كۆمەڵی دڕەن���دەی ناخڕەش و تینو بەخوێنی وەك تیرۆریستان داعش ،زەنگی ئاگاداركردنەوەی تەواوی گەلی كورد و الیەنە سیاسیەكانی كوردستانە بۆ ئ��ەوەی چیتر بە ناتەبایی و پرش و بەاڵوی نەمێنەوە ،چەتەكانی داعش بە نەتەوەی كوردیان وت بەبێ جیاوازی ئاینی و ئاینزایی و پارچەگەرێتی گیان و ماڵ و منداڵ و خاكتان تااڵن و وێران و خەڵتانی خوێن دەكەین ،ئەگەر لەئێستا بەدواوە هەركەس و الیەنێك یەك وشەی نابەجێی دەركان گوایە داعش شەڕی كورد ناكەن ،پێویستە بێدەنگی لەبەرامبەری قەبوڵ نەكرێت و بە تاوانی ناپاكی لەگەل و نیشتمان و بانگەشە بۆ تیرۆریستان و
داگیركەرانی كوردستان دادگایی بكرێت. زی��ات��ر ل��ەدووس��اڵ��ە ئ��ەو دڕن���دە ن��اخ ڕەشانە لەڕۆژئاوای كوردستان شەڕی گەلی كورد دەكەن و ژن و منداڵی بێ تاوانی ئەو بەشەی كوردستان كۆمەڵكوژ دەكەن ،بەاڵم دەسەاڵتداری باشوری كوردستان نەك ئامادە نەبوو كۆمەك و هاوكاری هاوزمان و هاونیشتمانی خۆی بكات؛ بەڵكو زۆر جار پاكانیەكان بۆ تیرۆریستان دەكرد كە هیچ تاوانێكی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام نەداوە؟!. لەئێستادا چەتە تیرۆریستەكانی داعش بە كردەوە دڕندانەكانیان لەشەنگال كارێكی وایانكردووە ل��ەت��ەوای جیهاندا دەنگی داوەت���ەوە .ئ��ەوەی لەشەنگال بەسەر گەلی كوردی ئێزیدی هاتووە جینۆساید و تااڵن و كۆمەڵكوژی و ئەنفالێكی تری گەلی كوردە بە شێوەیەكی ئاشكرا و لەبەرچاو، بەاڵم بێدەنگی و بێخەمییەكی ئاشكراش بەدی دەكرێت. ڕوداوە تراژیدیەكانی شەنگال و هەڕەشەی م��ەرگ و كومەڵكوژیەكی هاوشێوە لەسەر ئاوارەكانی كەمپی مەخمور و فراوانتر بونی بازنەی تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش ،هەروەها نێتی پەلهاویشتنیان بۆ سەردەسكەوتەكانی هەرێمی باشوری كوردستان ب��وو بەهۆكاری ئ��ەوەی هێزەكانی پاراستنی كوردستان وەك هێزی پێشمەرگە و یەكینەكانی پاراستی گەل و یەكینەكانی پاراستنی ژن و هێزی پاراستنی گەل لەچوار بەشی كوردستانەوە كۆبكاتەوە ،هەر ئەوەش بوو بە هۆی سەركەوتنی هێزی پاراستنی كوردستان بەسەر تیرۆریستان و پیالنگێڕاندا. ئ���ەوەی زۆر جێگەی ش��ان��ازی و دڵخۆشیە هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی یەكینەكانی پاراستنی گەل بوو ،ئەوان لەگەڵ ئەوەی زیاتر لەدوو ساڵە لەشەڕێكی زۆر قورسدان بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لەبەرامبەر چەتەكانی داعش و هاوكارەكانی داعش ،هاوكات هێرشێكی چڕی دڕندانە لەسەر شاری كۆبانی بوو ،بەاڵم كاتێك دركیان بە مەترسی چەتەكان كرد لەسەر ڕەبیعە و زومار و شەنگال بەو توانە سنوردارەی لەبەردەستیاندا بوو بێ دوودڵی خویان گەیاندە بەرەكانی شەڕ و هەزاران مرۆڤیان لەمردن ڕزگار كرد. ئاشكرایە ئەگەر سستی نەكرایە و خۆدزینەوە نەبوای لەبەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان ئەو كارەساتە شومە بەسەر گەلی كوردی ئیزیدیدا نەدەهات و داگیركەران و تیرۆریستان نەیاندەتوانی بەو شێوەیە پەالماری كوردستان بدەن ،ئەوەی هێز و الیەنی سیاسی نەیكرد یاننەیویست بیكات لەسەر مێزی گفتوگۆ لەپرسی نەتەوەییدا، هێزی پاراستنی كوردستان لەگۆڕەپانی جەنگدا ئەنجامیدا و سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا. دەمەوێت لەكۆتایدا ئەوە بڵێم ئەو كارەساتەی
ئەوەی هێز و الیەنی سیاسینەیكردیاننەیویست بیكات لەسەر مێزی گفتوگۆ لەپرسینەتەوەییدا، هێزی پاراستنی كوردستان لەگۆڕەپانیجەنگدا ئەنجامیدا و سەركەوتنی گەورەیبەدەستهێنا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەسەر گەلی كورد هات زۆر بابەتی تەم و مژاوی ڕونكردەوە ،پێویستە ل��ەوە زیاتر چاوپۆشی لەهەر هەڵە و كەم و كورتیەكی بەئاگایی یان بێ ئاگایی نەكرێت، پێویستە لەوەزیاتر موجاملەی سیاسی نەكرێت و پەنجە بخرێتە سەر خاڵی الواز لەهەر شوێن و الیەك هەبێت ،پێویستە چیتر چاوەڕوانی ئەوە نەبین تەواوی هیز و الیەنەكان لەژێر چەترێكی نەتەوەییدا كۆبێتەوە ،پێویستە هەرچی زووە الیەنە سیاسیەكان ئەزموونی نەتەوەیی لەهێزی هاوبەشی پاراستنی كوردستان وەرگ���رن و زۆرترینیان لەژێر چەتری نەتەوەییدا كۆبنەوە، هەر الیەنێكیش نەهاتە ژێر ئەو چەترەوە لێگەڕێن تا لەپێش چ��اوی ت��ەواوی گەلی ك��ورد بارانی شەرمەزاری و بەكرێگیراوی دوژمنانی كوردستان تەڕی دەكات و بۆ هەموو الیەك ئاشكرا دەبێت كە بەرژەوەندی كوردی ناوێت.
چاوپێكەوتن
كەمال چۆمانی؛
22
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
Roji_Wilat@yahoo.com
رۆژئاوا سەلماندی لەرووى سیاسی و جیۆپۆلیتیكی و سەربازییەوە پاڵپشتی باشور و پێشمەرگەیە
"دەبێ هاوكاریەكانی قەندیل و رۆژئاوا ،بە هاوكاریی پیرمام و هەولێر و سلێمانی وەاڵمبدرێتەوە" نوسەر و رۆژنامەنوس "كەمال چۆمانی"، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زمانی ئینگلیزیی .نوسەرە لە دەزگای نێودەوڵەتیی ئەلمۆنیتەر و یەكێكە لە دامەزرێنەرانی دام�������ەزراوەی س��ی��اس��ەت��ی ك��وردی��ی كە دامەزراوەیەكی لێكۆڵینەوەی ستراتیژیی و شیكردنەوەی سیاسییە .چۆمانی بۆ دەزگا ناوخۆییەكان و دەزگا جیهانییەكان نوسیویەتی و دەنوسێ ،لەناویاندا ،گۆڤاری لڤین ،ئاوێنە و هاواڵتیی و فۆڕن پۆڵسی و جەدەلییە و كوردستان تریبیون و ...هتد. لەم دی��دارەی��دا بۆ گۆڤاری "رۆژی واڵت" تیشك ئ��ەخ��ات��ە س���ەر چ��ەن��د پرسێكی هەنوكەیی كە پەیوەستن بەو ڕوداوانەی دوای��ی و یەكگرتنی ك��وردان و كۆنگرەی نەتەوەیی و رۆژئاوای كوردستان.
ئا /زۆسك چۆمانی * ه��ەر لەگەڵ دروستبوونی رێكخراوی تیرۆریستی (داعش) زۆر الیەن بانگەوازی دروستكردنی هێزی هاوبەشیانكرد بۆ بەرگریكردن لە خاكی كوردستان ،بەاڵم پارتەكانی باشوری كوردستان بەدەم ئەو بانگەوازیەوە نەهاتن ،پێت وانیە ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات كەمتەرخەمی ئەو یەك نەگرتنەیە؟. ـ ئەمە نەك هەر كەمتەرخەمیی ب��وو؛ بەڵكو هەڵەیەكی ستراتیژیی گەورەی باشوری كوردستان بوو .راستە لەڕوی قانونییەوە زەحمەتە هێزێكی یەكگرتوو دروستبكرابوایە ،ب��ەاڵم دەب��وای��ە لێكتێگەیشتنی ت��ەواو هەبوایە و هاوكاریی لۆجیستیكییش لەنێوان هێزەكاندا بونی هەبوایە. ئ��ەوەی روی��دا لە شنگال ،شكستێكی گەورەی سیاسەتی باشوری كوردستان ب��وو .باشوری كوردستان نەك هەر نەیتوانی لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستاندا هەماهەنگیی دروستبكا؛ بەڵكو دژایەتیشیانی كرد. دەبێ سوپاسی گەریال بكەین كە بە عەقڵییەتی تۆڵە مامەڵەیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و باشوری كوردستان نەكرد ،ئەگەرنا تەنها بێدەنگی هەڵبژاردن الی گەریال ب��ەس ب��وو بۆ ئ��ەوەی قەیرانەكە بۆ باشور سێ ئەوەندە ببێتەوە. * وەك خەلیفەی دەوڵ��ەت��ی ئیسالمی دەڵ��ێ��ت ،داع���ش پ��ەی��وەس��ت نییە بە
هیچ سنورێك و سنوری هیچ واڵتێك و هەرێمێك ناناسێت ،ئایا مەترسیەكانی ئەو گوتارە چییە بەسەر گەلی كوردەوە؟. ـ ئەو دیدەی داعش ،لە سەرەتاوە الی هەموان ئاشكرا بوو ،بەاڵم سیاسەتە كورتبینەكانی پارتی دیموكراتیی كوردستان ،وایكرد مەترسیی ئەو دیدە نەبینن .بۆ داعش ،سنور بونی نییە ،جیاوازی نێوان پێشمەرگە و گەریال تەنها ناوەكانیانە، جیاوازیی نێوان رۆژئاوا و باشور تەنها هەڵكەوتەی جوگرافیایانە ،بەداخەوە سەركردایەتیی سیاسیی كورد لێرە هەستی بەو مەترسییە نەكرد .لە نەخشەی داعشدا ،دابەشبونی كوردستان نییە؛ بەڵكو كوردستانێك هەیە لەژێر سایەی خەالفەتی ئیسالمیی ،ئەو خەالفەتەی داع��ش ،دەب��وا زو تێگەیشتباین كە جیاوازیی ناكات لەنێوان باشور و رۆژئ��اوا؛ بەڵكو تەنها مەسەلەی كات بوو نە هیچیتر. الی خەلیفەی دەوڵ��ەت��ی ئیسالمی ،ئ��ەوەی دەبێ شەڕی بكرێ ئەوانەن كە لەسەر زەمینی خەیاڵكراوی خەالفەت ژیاندەكەن و بەیعەتیان بە خەلیفە نەداوە .سەركردایەتی سیاسی كوردستانی باشور نەیانتوانی دیدی داعش بخوێننەوە بۆیە توشی ئەو شكستە گەورەیە هاتین. * لە كەناڵەكانی راگەیاندنی نزیك لە پارتیەوە لە كاتی هێرشەكانی موسڵ ڕاستەوخۆ وتەبێژی داعش قسەی كردو وتی":ئێمە شەڕ دژی كورد ناكەین" ،ئەم لێدوانەی داع��ش نەبووە هۆی كەمتەر خەمی فەرماندەكانی پارتی و بەتایبەتی لە شەنگال كە بە بێ بەرگری پێشمەرگە، داعش توانی ناوچەكە داگیر بكات؟. ـ خ��ۆی ئ��ەم��ە كێشەیەكی ق��وڵ��ی ش��ێ��وازی سیاسەتكردنی هەرێمی كوردستانە ،هەمیشە بە لێدوانی وا دڵخۆش دەبن .هەرگیز نابێ دوژمن بە كەم بگریت ،هەروەك چۆن نابێ بە زۆریشی بگرین .پارتی لە هەردوو حاڵەتەكەدا هەڵەی كرد، سەرەتا داعشی بە هیچ زانی و هەستی نەكرد هێرشدەكاتە سەر هەرێم ،دواتریش داعشی زۆر گەورە كرد و نەیتوانی دژی بجەنگێ و هانای بۆ ئەمریكا و هێزی گەریال برد .سوپاس بۆ گەریال و ئەمریكا كە هاوكارمان بون. داعش بەپالنێكی تۆكمەوە سیاسەتی شەڕكردنی هەرێمی كوردستانی داڕش��ت؛ بێدەنگی نواند لەبەرانبەر كوردستان ،بەهۆی شەڕنەكردنی دژی سنوری زەرد سەرەتا وای نیشاندا كە ئەوە شەڕی
مەسعودبارزانی لێكدانەوەكانی هەڵە بوون بۆ داعش و گۆڕانكارییەكان، راوێژكار و میدیاكارەكانی دەوروبەری ،زۆر بە هەڵە روداوەكانیان بۆ لێكدانەوە، بۆیەتوشیشكستێكی سیاسی و عەسكەری گەورەیان كرد .......... بارزانی زیاتر بە دوای بەرژەوەندییەسیاسییە كورت مەوداكانی خۆیەوە بوو نەك بەرژەوەندییە سیاسییەبااڵكانینیشتیمان و نەتەوە دژی دۆستانی شیعەیە "یەكێتی" ،ئینجا لەڕێی میدیای پارتی و یەكێتیەوە ورد و درشتی پالن و جۆری چەكی پێشمەرگە و شیوازی دانیشتن و سەنگەرگرتنی پێشمەرگە شارەزا بوو ،ئینجا لەپڕێكەوە هێرشی كرد و پێشمەرگەی شكاند.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
23
چاوپێكەوتن
خەندەق هەرێمی كوردستانی رزگار نەكرد ،ئەوەی هەرێمی كوردستانی رزگار كرد برایەتی یەپەگە و پێشمەرگە بوو .حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێ تێبگا چارەنوسی رۆژئاوا و هەرێم لە گۆڕانكارییەكانی ئێستای رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا بەیەكەوە بەندە .......... ئەوەی رویدا لە شنگال ،شكستێكی گەورەی سیاسەتی باشوری كوردستان بوو .باشوری كوردستان نەك هەر نەیتوانی لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستاندا هەماهەنگیی دروستبكا؛ بەڵكو دژایەتیشیانی كرد .دەبێ سوپاسی گەریال بكەین كە بە عەقڵییەتی تۆڵە مامەڵەیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و باشوری كوردستان نەكرد شكانی یەكەمجاری پێشمەرگە و ئەو دڕندایەتییەی ئەنجامیاندا ،ب��ەت��ەواوی ورەی پێشمەرگە و خەڵكیان شكاند و بۆیە پێشڕەوییان كرد تا هێڵی سی و شەشی جاران تا نیشانیبدەن كە ئەمە پالنێكی داڕێژراوی تۆكمەیە.
پێشمەرگە لە ناوچەكانی كەركوك و جەلەوال و خورماتوو .ئەو پالنەشیان ،دیسان سەركەوتو بوو ،ئەگەر تەماشا بكەن ،دوای سەرقاڵكردنی هێزی پێشمەرگە لەهەموو قۆڵەكانەوە ،توانیان كۆنترۆلی جەلەوال بكەنەوە.
* ئایا ئەو هێرشانەی داعش بە تایبەتی بۆسەر (شەنگاڵ و رەبیعە) جیا لەهەموو سنورەكانی ت��ر بۆچی ئەگێڕیتەوە كە ناوچەكە هەم لە خۆئاوا نزیكە و هەمیش دانیشتوانەكەی زۆرینەی ئێزیدین؟. ـ داعش دەیەویست لەڕێی گرتنی شەنگالەوە، هێرش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان و شاری حەسەكە ،بەاڵم هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گ��ەل زوو توانیان ئ��ەو خەونە تێكبشكێنن. لەالیەكی تریش ،داعش ویستی بەرەو هەرێمی كوردستان هەنگاوبنێ و ئامانجیان بوو شكۆی پێشمەرگە بشكێنن لەناوچەكانی هاوسنوریان. ئامانج لەوەدا ،مەژغوڵكردنی هێزی پێشمەرگە بوو لەهەموو قۆڵەكانەوە؛ چونكە بیرمان نەچێ داعش نەیتوانیبوو هیچ پێشڕەوییەك بكا دژی
* ئایا لێدانی خەندەق لەبەینی رۆژئ��اوا و ب��اش��وری ك��وردس��ت��ان ل��ەالی��ەن پارتی كە بە مەبەستی پاراستن بەناویانكرد، لەهەمانكاتدا رۆژئاوا ناوی لێنا(خەندەقی خیانەت) ،كە چی لە ئێستاشدا لە الیەن خ��ودی پ��ارت��ی��ەوە ب��ۆ سەالمەتی خۆیان خەندەقەكە پڕ ئەكرێتەوە ،لێكداوەنەی جەنابتان چۆنە لەسەر ئەمە؟. ـ دەم��ەوێ بڵێم خەندەق هەرێمی كوردستانی رزگار نەكرد ،ئەوەی هەرێمی كوردستانی رزگار كرد برایەتی یەپەگە و پێشمەرگە بوو .حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێ تێبگا چارەنوسی رۆژئاوا و هەرێم لە گۆڕانكارییەكانی ئێستای رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا بەیەكەوە بەندە .ئێمە زوو گوتمان، كەوتنی كۆبانێ كەوتنی هەولێرە .خەندەق ئەو
راستییەی بۆ هەموو ك��وردان سەلماند ،تەنها یەكێتی نەتەوەیی دەتوانێ لەهەڕەشەی تێرۆر بمانپارێزێ نەك خەندەق. * كاتێك موسڵ گیرا لە الیەن داعشەوە، مسعود بارزانی لەناو پەرلەمان وتی ئێمە سنورمان لەگەڵ والتێكی ترە بە درێژایی (1300كم) كە مەبەستی داعش بوو ،ئایا ئەو ڕەوایەتیدانەی بە داعش و هێرشەكانی بۆسەر شەنگاڵ چۆن ئەبینن؟. ـ مەسعود بارزانی لێكدانەوەكانی هەڵە بوون بۆ داعش و گۆڕانكارییەكان ،راوێژكار و میدیاكارەكانی دەوروب����ەری ،زۆر بە هەڵە روداوەك��ان��ی��ان بۆ لێكدانەوە ،بۆیە توشی شكستێكی سیاسی و عەسكەری گەورەیان كرد .لێدوانەكانی مەسعود بارزانی لەبەرامبەر دەوڵەتی خەالفەتدا ،زۆر كورتبین بوون .شەرعییەت دانیش بە هەبونی دەوڵەتێكی دی فاكتۆی نوێی وەك داع��ش، پرسیارێكی جەوهەری دروستكرد .ئەی بۆچی ئەو ددانپێنانە بۆ رۆژئاوای كوردستان بونی نییە وەك هێزێكی سیاسیی و دیمۆكرات كە ئامانجی
چاوپێكەوتن 24
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
ئاواكردنی پێكەوەژیان و دیمۆكراسیە نەك تێرۆر و تۆقاندن وەك داعش .ئەمە نیشانیدا ،بارزانی زیاتر بە دوای بەرژەوەندییە سیاسییە كورت مەوداكانی خۆیەوە بوو نەك بەرژەوەندییە سیاسییە بااڵكانی نیشتیمان و نەتەوە. * ب��ۆ ب��ە ه��ان��ا وەه��ات��ن��ی ه��ێ��زەك��ان��ی پێشمەرگە ،لەالیەن یەپەگە و یەپەژە لەرۆژئاوای كوردستان و ناردنی گەریالكان لە قەندیل بۆ پاراستنی باشوری كوردستان، چۆن لێكی ئەدەیتەوە ،لەگەڵ ئەوەی كە پێشوتر دژایەتی رۆژئاوا دەكرا؟. ـ رۆژئاوا سەلماندی كە نەك تەنها لەڕوی سیاسی و جیۆپۆلەتیكەوە پاڵپشتییەكی گەورەی كوردستانە لەداهاتوودا دەبێتە ئەو هێزەی هەمیشە بااڵنسی هێز بۆ حكومەتی هەرێم راستدەكاتەوە؛ بەڵكو ل��ەڕوی سەربازیشەوە سەلماندی كە ئەگەر پێكەوەیی هەبێ ،رزگاركەری پێشمەرگەیە لەكاتە سەختەكاندا .ئەم هاوكارییەی قەندیل و رۆژئاوا، دەبێ بە هاوكاریی پیرمام و هەولێر و سلێمانی وەاڵمبدرێتەوە ،ئەمە رێگای سەركەوتنە. * ئ��ێ��وە و چ��ەن��د رۆژن��ام��ەن��وس��ێ��ك��ی تر كەمپەینێكتان پێكهێنا بۆ ئەوەی هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی ه��ەرێ��م ب��ە فەرمی كانتۆنەكانی رۆژئ��اوا بناسێنن ئ��ەوە بە كوێ گەیشت؟. ـ ئەو كەمپینە لەالیەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەوە زۆر بەباشی پێشوازی لێكرا و
Roji_Wilat@yahoo.com
نماییشكردوە كە ئەمەش دۆخێكی مەترسیدارە. كۆنگرەی نەتەوەیی هەبوایە ،روداوەكانی شنگال ب��ەو ج��ۆرە ن��ەدەب��ون .بۆ ئ��ەوەی ك��ارەس��ات و شكستی شنگال دوب��ارە نەبێتەوە ،كۆنگرەی نەتەوەیی دەبێ لەزوترین كاتدا ببەسترێ.
سەرۆكایەتی پەرلەمان بەیاننامەیەكی دەركرد كە یەپەگە و رۆژئاوای بە تێكۆشەر و برا و قارەمان ناساند ،بەیاننامەكە تا بڵێی بەیاننامەیەكی پێویست و لەشوێن خۆیدا بوو .دوای ئەمەش، " "٥٨ئەندام پەرلەمان داوای بەڕەسمی ناساندنی كانتۆنەكانی رۆژئاوایان كرد ،هەروەك چۆن ئێمەش لەبەیاننامەكەدا داوامانكرد بوو ،بەاڵم دواتر ئەندام پەرلەمانەكانی پارتی ،ئیمزاكانی خۆیان كێشایەوە بە بیانووی قانونی نەبوون .دواتریش مەسەلەی داعش دروستبوو كە كەمتەرخەمیمان هەیە كە ب��ەدواداچ��ون��ی زیاترمان بۆ ن��ەك��ردوە .لێرەوە داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان و لیستی پارتیە سیاسییەكان دەكەم كە جارێكی تر مەسەلەی بەڕەسمی ناساندنی رۆژئاوای كوردستان ببەنەوە پەرلەمان ،رۆژئاوا لەروداوەكانی داعشدا بەڕاستی سەلماندی كە شایانی رێزی زیاتر و ناساندنی رەسمیە لەپەرلەماندا.
لێرەوە داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان و لیستی پارتیە سیاسییەكان دەكەم كە جارێكی ترمەسەلەیبەڕەسمیناساندنی رۆژئاوای كوردستان ببەنەوە پەرلەمان ،رۆژئاوا لەروداوەكانی داعشدا بەڕاستی سەلماندی كە شایانی رێزی زیاتر و ناساندنی رەسمیەلەپەرلەماندا
* لە ڕەوشێكی وای ئاڵۆزدا كە خەتەریەكان بە تەواوەتی بەسەر كوردەوەن لەهەموو شوێنێكدا ،كۆنگرەی نەتەوەیی چەند بە زەرور ئەزانن؟. ـ داع��ش تەنها ی��ەك س��ودی هەبوو؛ كوردانی هەر چوار پارچەی كۆكردەوە .هیچ رێگرییەك نەماوە بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی .ئەگەر كۆنگرەی نەتەوەیی نەبەسترێ ،گومان دەكەم دوای روداوەك��ان��ی داع��ش دۆخ��ی نێوان هێزە سیاسییەكان زۆر پێش داعش نالەبارتر بێ بەهۆی ئەوەی هێزەكان توانای سەربازییان بۆ یەكتر
.......... هیچ رێگرییەك نەماوە بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی. ئەگەر كۆنگرەی نەتەوەیی نەبەسترێ ،گومان دەكەم دوای روداوەكانی داعش دۆخی نێوان هێزە سیاسییەكان زۆر پێش داعش نالەبارتر بێ
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
25
وتار
سیمبولی بەرخۆدانی راگەیاندنی كوردی
پەیمانگەیەكی راگەیاندن و پەیكەرێك بۆ رۆژنامەوان "دەنیز فرات" ن /رابەر رەشید رۆژنامەگەریی ك��وردی بە هەموو جۆرەكانییەوە شانبەشانی بزووتنەوە رزگاریخوازییەكەی ،هەمیشە لەگۆڕەپانی خەباتدا ،هێزێكی خودان سەنگ و كاریگەریی خۆی بووە و لەو بوارەشدا پۆلێك لەرۆژنامەنووس و راگەیاندنكاری بەخشیوە و بە گیان و خوێنی خۆیان تەكانێكی باشتریان بە رەوتەكە داوە. راگەیاندنكار و رۆژنامەوان (دەنیز فرات) كە لە " "2014/8/8لەگەرمەی رووماڵكردنی شەڕی نێوان (گەریال و پێشمەرگە لەگەڵ چەتەكانی داعش) لەمەخموور مەڵبەندی خەبات و قوربانیدان ،وەكو یەكەم رۆژنامەوانی ژنی كورد كە لەبەرەكانی جەنگدا گیانی بەخشیبێت ،گەیشتە كاروانی سووری خەاڵتی شەهیدان و بەم گیانبازییەش سەلماندی كە ژنی كورد لەسەرجەم بوارەكانی ژیانی كۆمەڵدا جێپەنجەی خۆی دیارە و بەشێكی كاریگەر و دانەبڕاوی بزووتنەوە رزگاریخوازییە نەتەوایەتییەكەیەتی و هەمیشەش خوێن و وزەی نوێی بەبەردا دەكات. بۆیە لێرەوە وەكو رۆژنامەوانێكی باشووری كوردستان ،پێشنیار دەكەم كە لەباشووری كوردستان و لەشارۆچكەی مەخموور پەیمانگەیەكی راگەیاندن بكرێتەوە و وەكو رێزگرتنێكیش ناوی پەیمانگاكە بەناوی (دەنیز فرات)ەوە بێت و پەیكەرێكی شایستەش بە جلوبەرگی گەریال و كامێراكەی سەرشانییەوە بكرێت و لەدەروازەی شارۆچكەی مەخموور وەكو هێمای خۆڕاگریو بەرخۆدانی رۆژنامەگەریی كوردی بە بااڵیەكی بەرزەوە دابنرێت و بۆ نەوەكانی ئایندە ببێتە هێماو وانەیەك بۆ چاندن و چەكەرەكردنی گیانی یەكێتی نەتەوەیی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی مێژوویی لەهەمبەر پرسە چارەنووسسازە نەتەوەییەكاندا .پێشتریش لەشاری هەولێر پەیكەرێك بۆ رۆژنامەوانێكی بیانی (گادرۆس) لەچوارریانی ئیسكان دانرا كە لەراپەڕینی بەهاری ""1991ی گەلەكەمان وەكو رۆژنامەوانێكی بیانی گیانی خۆی بەخشیبوو. كردنەوەی پەیمانگەیەكی راگەیاندن و دروستكردنی پەیكەرێك بۆ رۆژنامەوان دەنیز فرات لەمەخموور كۆمەڵێك واتای گرانبەها دەبەخشێت؛ چونكە دەكەوێتە بەشی باشووری ،باشووری كوردستانی گەورە و ئەو ناوچەیەی كە كورد بە دراوسێی عەرەبییەوە دەبەستێتەوە و لەرووی مێژووییشەوە كاریگەر دەبێت. لەو كاریگەرییانەش: 1ـ بایەخدانی زیاتر بە راگەیاندن و پێگەیاندنی كەسانی شارەزا و پسپۆڕ لەبواری زانستی راگەیاندن و ئاوەدانكردنەوە و بایەخ پێدانی زیاتر بە دەڤەری مەخموور كە بە ئاشكرا هەست بە پشتگوێخستن و داگیركارییەكەی دەكرێت لەكاتێكدا دەڤەرێكی دەوڵەمەندە بە كانزاكانی وەكو نەوت و ئەوانیتر. 2ـ سەلماندنی یەكێتیی نەتەوەیی چ وەكو خاك و چ وەكو مرۆڤ و گەیاندنی پەیامێك بە نەوەكانی ئایندە كە كچە رۆژنامەوانێك لەگەرمەی داگیركاری و دڕدۆنگی و یەكتر قەبوڵ نەكردنی الیەنە سیاسییەكانی و نەبوونی ستراتیژ و یەكێتییەكی نەتەوەیی ،كەچی بە كامێراكەیەوە لەبەشێكی داگیركراوی دیكەی نیشتیمانەكەیەوە دێت و گیان و خوێنی خۆی دەبەخشێتە سەنگەری بەشێكیتری كوردستانەكەی. 3ـ سەلماندنی رۆڵی ژن لەكایە جیاجیاكانی ژیان ،وەكو بەشێكی گەورە و كاریگەری پێكهاتەی كۆمەاڵیەتی مرۆڤایەتی ،بەتایبەتیش لەبواری راگەیاندن و رۆژنامەوانی و رۆڵی راگەیاندنی بەرهەڵستكاریی كوردیش لەبزووتنەوە رزگاریخوازییەكەیدا. 4ـ چاندن و پتەوكردنی گیانی تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانێكی ئابڕوومەندانە لەنێوان پێكهاتە جیاجیاكانی كوردستان و گرێدانەوەی بەشە داگیركراوەكانی كوردستان بەیەكترییەوە كە چەندان سەدەیە داگیركەران پچڕپچڕ و داگیرو
پەیكەرێكی شایستەش بە جلوبەرگی گەریال و كامێراكەی سەرشانییەوە بكرێت و لەدەروازەی شارۆچكەی مەخموور وەكو هێمای خۆڕاگری و بەرخۆدانی رۆژنامەگەریی كوردی بە بااڵیەكی بەرزەوە دابنرێت دابەشیان كردووە .ئەمانەو چەندین كاریگەریی دیكە وایان لێكردم كە ئەم پێشنیارە بخەمە بەردەست و دیدی الیەنە پەیوەندیدارەكان. 5ـ تكام وایە ئەم پێشنیارە لەالیەن پەرلەمان و حكومەتی هەرێم و الیەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانەوە بەهەند وەربگیردرێت و خوێندنەوەی بۆ بكرێت و پەیگیرانەش هەوڵی جێبەجێكردنی بدرێت دوور لەبەرژەوەندیی حزبایەتی و هزری پاشڤەڕۆیی و ناوچەگەرێتی؛ چونكە كردنەوەی پەیمانگەیەكی راگەیاندن لەناوچەیەكی پشتگوێخراو و داگیركراوی وەكو مەخموور و دروستكردن و دانانی پەیكەرێكی شایستەش بە شەهیدی رۆژنامەوان (دەنیز فرات) هەر لەوێ ،واتایەكی فرە رەهەند لەخۆ دەگرێت و دەبێتە بەشێك لەگرێدانەوەی جەستە و هزری تاكی كوردی و نیشتیمانی كوردان بە یەكترییەوە.
وتار
26
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
Roji_Wilat@yahoo.com
دەسكەوته نەتەوەییەكان ،لە ناكۆكیە حزبیەكان گەرەترن ن /د .فایق گۆلپی زان��ی��اری لەسەر بەرنامە و بریار و پرۆسەی سیاسی ،هەر هەمووی لەكەنالەكانی راگەیاندنەوە دەستناكەوێت ،بەشێكی كەمی ئەو زانیاریانە لەراگەیاندنەوە دەستدەكەویت ،مەرج نیە ئەو زنیاریەش كە لەراگەیاندنەوە دەردەك��ەوێ��ت هەمووی راست بێت ،یان راگەیندكاران وەك خۆی لەراستی زانیاریەكان تێبگەن. لەدوای هێرشەكانی" "٢٠١٤/٦/١٠رێكخراوی داعش بۆ سەر ئێراق و كوردستان ،هەرێمی كوردستان بە چەند قوناخێكی هەستیاردا تیدەپەرێت: قوناخی یەكەم :قوناخێكی دلخۆشكەر بوو بۆ خەلكی كوردستان بە هۆی شكستی سەربازی هیزەكانی سوپای ئێراقەوە لەپارێزگای موسل و كەركوك و تكریت و هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانی زۆربەی شوێنەكانی سوپای ئێراق پڕبكاتەوە و لەناوچە دابڕاوەكانی كوردستاندا شوێنی خۆی قایم بكات و ناوچە دابڕاوەكان كۆنترۆل بكات و كار بكات بۆ ئەوەی لەروی سیاسی و یاساییشەوە ئەو ناوچانە ببەسترێنەوە بەهەرێمی كوردستانەوە بەو شیوەیە بەمیكانیزمێكی تر مادەی ()١٤٠ ی دەستوری ئێراق بە سودی گەلی كوردستان جێبەجێبكرێت .ئ��ەم قۆناخە دلخۆشكەرەی كوردستان لە " ٦/١٠تا رۆژی ""٨/١ی خایاند. قوناخی دوەم :قوناخێكی مەترسیدار بوو كە سەرتاپای گەلی ك��وردی نیگەران كرد. لەرۆژی" "٨/٢دەستپێكرد كاتێك هێزەكانی داعش توانیان بە ئاسانی قەزای شەنگال و دەوروبەری بگرن و تا رۆژی" "٨/٧ئەم قوناخە ب��ەردەوام بوو .لەو كاتەدا گوێر و مەخمور و سەدی موسل و چەندان شوێنی تر كەوتنە دەست هێزەكانی داعش. قوناخی سێهەم :قوناخی یەكێتی نەتەوەیی بوو كە ل��ە""٨/٣ەوە دەستیپێكرد و بەردەوامی هەیە .پاش داگیركردنی شەنگال لەالیەن چەتە تیرۆریستیەكانی داعشەوە هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان و ب��اك��وری كوردستان گەیشتنە شەڕگەكان و شانبەشانی هێزی پێشمەرگە و جەماوەری ناوچەكە كەوتنەوە ش��ەڕەوە دژی چەكدارانی داع��ش .ل��ەدوای داگیركردنی گوێر و مەخموریش ،هێزەكانی باكوری كوردستان و رۆژهەالتی كوردستانیش بەشداری شەڕەكانیان كرد و لەبەرخۆدان و رزگاركردنی مەخمور و گوێردا رۆلی گرنگیان بینی .بەو شیوەیە دەبینین یەكێتیەكی نەتەوەیی ،یەكێتیەكی خەبات دژی تیرۆر ،بەگیان و خوێن لەنێوان كوردانی هەرچوار پارچەی كوردستاندا دروستبوو .پاراستن و گەشەپێدانی ئەم قوناخە ئەركی هەموو كوردێكی
دلسۆزە و مەرجی سەركەوتنی گەلی كوردە بەسەر دوژمنەكانیدا. ق��ون��اخ��ی چ�����وارەم :ق��ون��اخ��ی پشتیوانی نێونەتەوەیی بوو بۆ دۆزی كورد .ئەم قۆناخە ل���ەب���ەرواری""٨/٧ەوە دەستی پێكرد و رۆژ ل��ەدوای رۆژ ب��ەرەو هەڵكشان دەڕوات ،كاتێك سەرۆكی واڵتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی و بڕیاریدا ل��ەروی س��ەرب��ازی و خزمەتگوزاری مرۆییەوە هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات ،فرۆكەكانی ئەمریكا بوردومانی بنكە و بارەگاكانی داعشیان دەستپێكرد و هاوكاریە مرۆییەكانی ئەمریكا گەیشتە ئاوارەكانی شەنگال و چەك و تەقەمەنی پیشكەوتوی ئەمریكی گەیشتە هەولێر .دوابەدوای ئەمریكا هەر یەكە لە بەریتانیا ،فەرەنسا ،ئیتالیا، روسیا ،نەتەوە یەكگرتوەكان پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان دژی داعش دیاریكرد .ئەمە یەكەم جارە لەمێژوی تێكۆشانی گەلی كوردا، بەوشێوەیە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی لەدۆزی رەوای گەلی كورد دەكات و ئەم پشتگیریە دەبێتە هۆی ئەوەی گەلی كورد لەئایندەیەكی نزیكدا بە زۆرینەی ماف و ئازدیەكانی خۆی شاد بێتەوە. قوناخی پێنجەم :قوناخی شەڕی گەلی كوردە لەرۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا دژی تیرۆر .ئەگەر سەیری كێشەی تیرۆر و هەلوێست و دنیابینی دەسەاڵت و دەوڵەتە نەتەوەییەكانی ناوچەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست بكەین ،دەبینین لەماوەی راب��وردودا هەڵوێستی گەلی ك��ورد و هێزە كوردیەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان ،ئاشتیخوازترین، دیموكراتترین و مرۆڤدۆستانەترین هەڵوێست بووە. لەهەرێمی كوردستاندا رێز لەئاینی ئیسالم و كریستیان و ئێزیدی و شیعە و سوننە و ئاینەكانی تر گیراوە ،لەو شوێنانەی كوردستان نەتەوەكانی تری وەك عەرەب و توركمان و ئاشوری و كلدانی تێدا دەژین ،سیاسەتی رەگەزپەرستی لەدژیان پەیرەو نەكراوە .لە رۆژئاوای كوردستان ماوەی دوو سال زیاترە كورد و عەرەب و چەركەس و ئاشوری و كلدان ،مەسیحی و شیعە و سوننە و ئێزیدی پێكەوە لەچوارچێوەی سیستەمی خۆبەرێوەبەری دیموكراتیدا بەشێوەیەكی هاوسەنگ لەماف و ئەركدا ،كارو باری خۆیان بەرێوە دەبەن .هەرچی باكوری كوردستانە هاوخەباتی نێوان كورد و تورك و نەتەوەكانی تر بۆ ماف و ئازادی گەلی كورد و گەالنی تر یەك لەپایە گرنگەكانی شۆڕشی بوو .لەرۆژهەالتی كوردستانیش هەمیشە شوێنی حەسانەوەی شۆڕشگێڕانی سەرتاپای ئێران بووە و هاوخەباتی و چارەنوسی هاوبەشی گەالنی ئێران لەدروشمە بنەڕەتیەكانی شۆڕشی رۆژهەاڵتی كوردستان بووە.
ئ��ەم��ڕۆش ك��ە رێ��ك��خ��راوی تیرۆرستی داع��ش لەرۆژهەاڵتی ناوەڕاستەوە ،لە سوریا و ئێراقەوە، هەڕەشە لەئاسایشی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات ،تاكە گەل كە بەكەلتور و بەسیاسەت و بەشەڕ ،شەری ئەو رێكخراوە دەكات ،گەلی كورد و هێزە سیاسیەكانی گەلی كوردی هەرچوار پارچەی كوردستانن .هێزە سیاسیەكانی گەلی كورد بونەتە پارێزەری قوربانیانی دەستی تیرۆر ،كوردستان بۆتە پەناگای ئاوارەكانی بەشەكانی تری ئێراق كە ل��ەدەس��ت توندوتیژی تائیفی ماڵوحاڵی خۆیانیان بەجێهیشتووە .بەم واقعە مرۆڤدۆستیەی هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان سەری گەلی كورد لەناو كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا بەرز دەبێتەوە و مێژو ئەم سەركەوتنەمان بەزێر بۆ دەنوسێتەوە و دەڵێت نەتەوەیەك لەرۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا كە گەورەترین زۆڵمی لێكراوە و لەمافە سەرەتاییەكانی بێبەشكراوە ،بە پەرچەكردار سیاسەت ناكات و لەگەل دۆست و دوژمنەكانی جوانترین و شارستانیترین سیاسەت بەرێوەدەبات و پابەندی بنەماكانی مافی مرۆڤ و سەرەتاكانی سیستەمی دیموكراتیە. بەبروای من ئەو دەسكەوتانەی كە لەرابوردوودا و لەم ماوەیەدا بە تێكۆشانی گەلەكەمان بە دەست هاتوون لەشكست و ناكۆكییە سیاسیەكانی نێوان حزبەكان زۆر گەورەتر و بە بەهاترن .با كەناڵەكانی راگەیاندنی حزبەكان و ئەكاونت و پەیجەكانی فەیسبوك گرنگی بەم بابەتانە بدەن ،نەك هەر خەریكی وردكرنەوەی جیاوازیە ئایدیۆلۆجی و سیاسی سەربازیەكانی حزبەكانی كوردستان بن و ئەو شتە بچوكانە بخەنە شوێن شتە گەورەكان و جارێكی تر لەسیاسەتی نەتەوەیی دورمان بخەنەوە و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بەرامبەرمان بێئۆمید بكەین.
ئەگەر سەیری كێشەی تیرۆر و هەلوێست و دنیابینی دەسەاڵت و دەوڵەتە نەتەوەییەكانیناوچەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست بكەین، دەبینین لەماوەی رابوردودا هەڵوێستی گەلی كورد و هێزە كوردیەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان، ئاشتیخوازترین،دیموكراتترین ومرۆڤدۆستانەترینهەڵوێست بووە
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
27
وتار
تاكتیكی پارتی شەنگالی سووتاند ن /سەردار ستار ئاڵۆزی و قەیرانەكانی رۆژهەاڵتی ناوین رۆژدوای رۆژ قوڵتردەبنەوە ،زڵهێزەكان دەیانەوێ هەناسە لەبەر رۆژهەاڵتی ناوین ببڕن و دۆڕانەكانی خۆیان لێرە یەكالیی بكەنەوە ،بێگومان ئەوە دەزانرێ كە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە دەستێوەردانەكانی عێراق و ئەفغانستان بەتێكشكاوی و دۆڕاو گەڕاوەتەوە ،بۆ ئەمەش دەیانەوێ تۆڵەی خۆیان لەگەالنی رۆژهەاڵتی ناوین بكەنەوە. رژێمە دەسەاڵتدار و دیكتاتۆرەكانی رۆژهەاڵتی ناوین كە دەسیسەی پرۆژە شكستخواردوەكانی مۆدێرینیتەی س��ەرم��ای��ەداری��ن ،دەب��ێ ئەوە بزانرێ كە مۆدێرینیتەی سەرمایەداری بەناوی چارەسەری چارەسەری كێشەی نەتەوەكان بەناوی دەوڵەت – نەتەوە ،لە راستیدا فاشیزمی نەتەوە پەرستی دەئافرێنێ و وەك بەاڵیەك بەسەر گەالنیدا دەسەپێنێ .لەبەر ئەوەیە دەبێ دەستنیشانی بكەین كە ئەو بارودۆخە قەیراناویەی ئەمڕۆ لە هەرێمەكە هەیە هۆكارەكەی لەگەاڵ الیەنە سیاسیەكانی لەالیەنی ئایدیۆلۆژی و هزری و فەلسەفیش لەئەستۆی بەرپرسانی سیستەمی مۆدێرینیتەی سەرمایەداریە. داعش كە درێژكراوەی رێكخستنی ئەلقاعیدەی تیرۆریستە بۆ چاوترساندن و كۆیلەكردنی گەلی كورد و گەالنی تری ناوچەكە ،بۆ ئەمەشە دوو ساڵە لەسەریەك بێ پسانەوە هێرشەكانی بەردەوام دەكات بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان. بەاڵم هەموومان دەزانین كە نە ئەمریكا و نە ئەوروپا بەهیچ جۆرێك نەهێرشەكانیان شەرمەزار ك��ردوە نە رێكخراوە بەناو مرۆیەكانیشیان بەقەدر نوكی دەرزی هاوكاریان بۆ گەالنی رۆژئ���اوای كوردستان ن��اردوە ،ئەگەر داعش تیرۆریست و بەناو ئەمریكاو هاوپەیمانانیشی شەڕی تیرۆردەكەن ئەی بۆ تا ئێستا نوقەی لێوەنایەت؟؟ ئەوە شتێكمان بۆ دەسەلمێنێ ئەویش ئەمریكا دەیەوێ هێزێكی تیرۆریستی وەك داعش گەالنی ناوچەكە بەگەلی كوردیشەوە سەركوت بكا و دوات��ر خۆی وەك رزگاركەر بێتە مەیدان و پرۆژەكانی بەڕێوەببات .لەسەر ئەو بنەمایە گرنگە مەبەست و ئامانجەكانی سەرەتا ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لەرۆژهەاڵتی ناوین بزانرێ و تەدبیری پێویستی لەبەرامبەر وەربگیردرێت. هێزە سیاسیە تەقلیدیەكان لەباشوری كوردستان وەك لێزانیەكی سیاسی ب���ەردەوام خۆیان ئەسپێرنە ئەجندای سیاسەتەكانی زڵهێزەكان، ئەمەش وای كردوە وەك پێویست لەبەرامبەر
هەڕشەكانی دەرەوە تەدبیری پێویست نەگرن. لەالیەكیتریش بەناوی دۆستایەتی لەگەاڵ واڵتانی دراوسێ سیاسەتی ئەوان جێبەجێكردن ،بۆیە كاتێك ئەگوترێ هێزە سیاسیە تەقلیدیەكان دابەشبوونەتە سەر دووبەرە بە خۆشحاڵیەوە باسی ئەكەن و زۆر جاریش شانازی پێوە دەكەن. دەبێ لێرە واتێنەگەین یان وای شرۆڤە نەكەین كە هێزی سیاسی كوردستانی دەب��ێ لەگەاڵ زڵهێزەكان یان واڵتانی دراوسێ دۆستایەتی و سیاسەت نەكات ،ئەوەی ئێمە باسی دەكەین ئەویش خۆی نەسپێرێتە ئەجندای ئەو هێزە هەرچەندە بەهێز و بەكاریگەریش بن. ئەزمون و تاكتیكی هەندێك هێزی سیاسی لەگەاڵ ئەوەی رووداوی تاڵی لێكەوتۆتەوە ،هەمانكات بەسیاسەت و تاكتیكی حەكیمانەمان پێ ئەفرۆشنەوە ،جێگای داخیشە نایسەلمێنن بۆیە بەردەوام دەبارەی دەكەنەوە ،نمونەی 31ئابی 1996و 16ی مایسی 1997و چەندانی تریشی هاتۆتە سەر ،ئەوەی هەرە دوایی كە دەبێ وەك ئەزمونێكی تاڵ باسی بكەین ،ئەویش راكردن و دەست نەكردنەوەو سەنگەربەردانی چەكدارانی پارتیە لە دەڤەری شەنگال .سەركردایەتی پارتی پەسند ناكات كە ئەوەی بەسەر هێزەكانیان داهاتووە شكان و دەستنەكردنەوەیە ،چونكە ئەڵێن تاكتیكە!! ئ��ەوەی 31ئاب و 16ی 5 چەند تاكتیكە ئ��ەوەی شەنگالیش ئەوەندە، دەبێ ویژدانی پارتیەك چەندە ببزوێ كاتێك هاواری دایكێكی شەنگالی یان ناڵەی باوكێك یان نوزەی منداڵێك لەبەر تێنویەتی و برسیەتی یان ئاخی دایكێك لەبەر لەدەستدانی رۆڵەكەی، دەب��ێ تاكتیكی پارتی چەندە سەركەوتوبێ كاتێك هەواڵی فڕاندنی 800كچی شەنگالی دەبیسترێ و لەبازاڕەكانی فاحشەخانەی داعشدا بە 10هەزار دیناری عێراقی ئەفرۆشرێ ،دەبێ ئەوە ئازاری دابن كە زیاتر لە 100هەزار مرۆڤی شەنگالی لەبەر تاكتیكەكەی ئەوان ئێستا لە چیای شەنگال بەسەرگەردانی و بێ نان و ئاو پێداویستسەكانی ژیان سەر ئەنێتەوەو جارێك ئەبنە خۆراكی ئاژەڵە دڕندەكان و جارێكیش ئەبنە نێچیری داعشە دڕندەكان .ئایا پارتیەكان ئەوە ئەزانن كە ژیانی خۆیان رزگاركرد ،بەاڵم ژیانی زیاتر لە نیو ملیۆن مرۆڤیان خستە مەترسیەوە. سەردەم ،سەردەمی هێزی پاراستنە: نەخوێندنەوەی بارودۆخەكەو خۆئامادەنەكردن بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەوا كارەساتی شەنگالی لێكەوتەوە ،لەالیەكیتر ئ��ەو هەموو هێزەو
لەگەڵ زۆری لەچەك و جبەخانە ،بەاڵم خۆ نوێ نەكردنەوە لە زهنیەتی شەڕی چەكداری و چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەو چەكانە ،دەبێ تاوان نەبێ كە پێشمەرگەیەك لە هەولێرەوە چۆتە دەڤەری شەنگال بۆ شەڕ بەیەك مەخزەن فیشەك ،دەبێ تاوان نەبێ تۆپێك بێ گولە تۆپ چووبێتە رەبیعە؟؟ دەبێ چ تاوانێك بێ كە بەبێ شەڕ زیاتر لە 10هەزار چەكدار لەماوەی كەمتر لە 4بۆ 5كاتژمێر سەنگەرەكانی خۆی بەرداو بەشێكی ب��ەرەو رۆژئ��اواو بەشێكیشی بەرەو دهۆك و زاخۆ رابكا ،گەڵتەیان بەسوپای مالیكی ئەكرد ،ب��ەاڵم چەكدارانی پارتی خراپتریان بەسەرهات .بۆیە نامەوێ و بڵێم پێشمەرگە ئەوەی بەسەر هاتووە ،چونكە ئەوە نەرۆح نە برپرسیاریەتی نە دلێری پێشمەرگەیە .ئەوەی رووی��داوە ئەوە فەشەلی چەكدارانی پارتییە، چونكە زهنیەتی حزبگەرایی پارتی لەوە زیاتری لێ بەرهەم نایەت .هەموو هێزەكانی پارتی لەهەموو بەرەكانی شەڕ بەبێ شەڕ را ئەكەن و ئەڵێن كشانەوە بۆ دواوە!! تائێستا نهێنی هەموو كشانەوەكانی پارتی ئاشكرا نەبووە، بۆچی كشانەوە ،راكردن و سەنگەر بەردان یان كشانەوە؟؟ ئەگەر ئەوەی شەنگال تاكتیك بێ ئەی ئەوەی بەنداوی موسڵ چی؟ دواتر ئەوەی بەرەی خازر و دەوروبەری كەڵەك ،ئەی ئەوەی گوێڕ و مخمور؟؟ لەهەمویاندا بەناوی ئەوەی فەرمانی سەرومانە ئەكشێینەوە؟؟. گەریالی هەپەگە و یەپەگە لەهێرشدان: وەك ئەركێكی هەمیشەیان ئاپۆچیەكان لەبەرامبەر زوڵم و ستەمی داگیركەری هاتنە دەنگ و خۆیان خستە ناو مەترسی و وەك هەندێك هێز لەمەترسیان رانەكرد ،سەرەتا خەڵكی چیایی شەنگالیان رزگار كرد ،پاشانیش بێگومان دەس��ت بە ئ��ازادك��ردن��ی شەنگالی خۆشەویست دەكەن. تەمەنێكە هەوڵی زۆر دەدرێت بۆ ناشیرین كردنی هێزەكانی پاراستنی رەوا ،یەپەگە و هەپەگە، ئەمەش بێگومان تەنها خزمەتی داگیركەرانی كردوە .بەاڵم ئەوان بێ گوێدانە ئەو هەڵمەتە ناشیرین كردنە بە توانا سادەكانیان لە تەكنیك و چ��ەك ،ب��ەاڵم رۆحێكی گ��ەورە لەباوەڕی و وی��ژدان ،لەوانەیە هەندێك كاڵفام مانای پێ نەدەن ،یان بەخوێندنەوەیەكی حیزبی تەنگ سەیر بكەن ،بێگومان تاوانە .دەبێ ئەو هێزانەی بەردەوام فەرمانی كشانەوەو راكردنیان بۆ دێت دەبێ جارێك سەیری ئەو تاكتیكەی گەریالكانی هەپەگە و یەپەگەبكەن ك��ە چ��ۆن هێرش دەكەن؟؟.
چاوپێكەوتن 28
گۆران؛
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
Roji_Wilat@yahoo.com
كۆمەڵێك نووسەر كاریان مكیاجكردنی شكستی سەركردەكانیانە و بە تاكتیك و سەركەوتن پێمان دەفرۆشنەوە
گ��ۆران عەبدوڵاڵ ،س��ەرن��ووس��ەری گشتی م��اڵ��پ��ەری دەن��گ��ەك��ان ك��ە ب��ە ی��ەك��ەم رۆژنامەی ئەلكترۆنی كوردی دەناسرێت، لەم چاوپێكەوتنە لەگەڵ "رۆژی واڵت" ب��اس ل��ەرۆل��ی میدیا دەك��ات لەرۆمالی جەنگ و پێكدادانەكان ،هەروەها پەخشی راگەیاندن لەناو ئەو رەوشەی كە ئێستا ك��وردس��ت��ان��ی ت��ێ��ك��ەوت��وەوە و ه��اوك��ات چەند گۆرانكاریەك كە هەندێك میدیا لەگەرمەی روماڵی ئەم ڕەوشە ئاڵۆزەدا بۆ رۆژنامەگەری كوردیان هێناوە.
ئا /رۆژی واڵت * خەڵكی ك��وردس��ت��ان لەهەستیارترین ساتەوەختەكاندا ڕووب���ەروی جەنگێكی بەربەریانە بەرگری دەكەن و ژیان بەسەر دەبەن ،كەچی ئەو ئەژمارە لەنووسەرانی باشوری كوردستان بێدەنگن ،هەڵوێستیان نییە یان لەئاستی رووداوەك��ان��دا نییە. پ��ێ��ن��اس��ەی ئ��ێ��وە ب��ۆ ئ���ەم ب��ێ��دەن��گ��ی و بێهەڵوێستییەی زۆرێك لەنووسەران چییە؟ ـ بە شێوەیەكی گشتی ڕووداوەكان و گۆڕانكارێكان زۆر خێرا هاتن .داعش لەشەو ڕۆژێكدا دەستی بەسەر چەندین شارو شارۆچەكدا گرت .سوپای عێراق شكستێكی بێ وێنەی خ���وارد .كورد بانگەشەی كۆنترۆڵكردنی ناوچە دابڕاوەكانی كرد. سەرۆكی هەرێم باسی لەڕیفراندۆم كرد .ئیسرائیل و چەند واڵتێكیتر ناراستەو خۆ پشتیوانی خۆیان بۆ سەربەخۆیی كوردستانی باشور راگەیاند .لەچەند كاتژمێرێكدا چەندین قەزاو ناحیە لەكوردستان بە بێ تەقە داعش دەستی بەسەردا گرت .ئێزیدێكان گورگان خواردوكران ،هەزاران ماڵ و مناڵ ئاوارەی شاخ و شارەكان بوون و سەدان ژنمان بەدەستی دەولەتە ئیسالمیكەی موسڵ هەڕاج كران .لەناو ئەم ژاوە ژاوەدا بۆ نووسەری جدی ئاسان نییە بتوانێت ئەو رسكە تێكئااڵوانە لێك جیابكاتەوەو قسەیەكی ڕۆشن بكات .كۆمەڵیك نووسەرانیشمان هەن بە چەندین شێوە بەرژەوەندێكانیان تێكەڵ ب��ووە لەگەڵ دەس��ەاڵت��دا ،تا قسەیەك دەكەن سەد حیسابی بۆ دەكەن.كۆمەڵێك نووسەری تریشمان هەیە كاریان مكیاج كردنی شكستی سەركردەكانیانە و بە تاكتیك و سەركەوتن پێمان دەفرۆشنەوە.بەكورتی دەسەاڵتی حیزب لەكوردستان سااڵنێكە بە هەموو ڕێگایەك هەوڵی داوەو زۆری��ش سەركەوتوو بووە تیایدا
ئەوەش بەستانەوەو كۆت و بەندكردنی زۆرترین قەڵەم بە خۆیەوە و لەالیەكیترەوە بێمانكردنی ئایدیۆلۆژییەتی شۆڕشگێرانە و س��وران��ەوەی كۆمەڵگە لەبازنەیەكی داخراوی بێفكردا. * ئەمە وتەیەكی بەناوبانگە" :یەكەم قوربانی جەنگ راستیە" ،چونكە جەنگی سایكۆلۆژی لەڕێگای پروپاگەندەی میدیاوە بەشێكی س��ەرك��ەوت��ن دی���اری دەك��ات لەجەنگدا ،لێ دەپرسین ،تا چەند گرنگە زۆرینەی راستی و دروستی رووداوەكانی جەنگ وەك خۆیان بۆ هاواڵتیانی سیڤیل رومال بكرێن لەالیەن میدیاكانەوە؟ ـ كۆمەڵگە مافی تەواوی خۆیەتی ئاگاداری ئەوەبێت چی دەگوزەرێت لەمەیدانەكانی شەڕدا ،چوونكە هەمیشە شەڕەكان بە ناوی ئەوەوە دەكرێت و هەر ئەویش قوربانی یەكەمی شكستەكانە .ئەمە بەمانای ئەوە نایەت ئارەزوو مەندانە چی و چۆن بە مێشكمانداهات ئاوا هەواڵ بڵێو بكەینەوە. قسەیەك هەیە دەڵێت " ئ��ەوەی دوژمنەكەت لەسەر خۆی دەریدەخاو دەیڵێپڕوپاگەندەیە، بەاڵم ئەوەی خۆت ڕووب��ەدەرەو دەیڵێی وەكوو ڕاستی بە خەڵكی دەفرۆشیتەوە " جا ئەوەی میدیای كوردی كردی لەبەرەكانی شەڕ دژبەداعش دەرفەتی دوودڵ��ی الی دوژم��ن نەهێشتبووەوە كە بڵێ پڕوپاگەندەیە .ڕیپۆرتاژو هەواڵەكانی میدیاكانمان ناپرۆفیشنیاڵییەكی گەورەی میدیای كوردی خستە ڕوو .پیشاندانی شكڵ و شێوەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە ،جۆری چەكەكانیان، ژمارەیان ،شێوەی خواردنیان ،تەنانەت هەندێ جار دەوترا ئەم شەو پێشمەرگە هێرشدەكات.... دەیان باسی تر كەهیچ یەك لەمانە نابێت بێتە سەر میدیا ،چوونكە بەرانبەرەكەت كە دوژمنەكەتە سوودمەند دەبێت لەو بارەوە. * دەوت��رێ��ت گرتنی شەنگال لەالیەن گروپی داعش ،بە چەواشەكاری لەالیەن میدیای پێشمەرگەی ئەو پارتەی شەنگالی بۆ داع��ش بەبێ تەقە چۆل كرد رومال كراوە .هاواڵتیە ئێزیدێكانی شەنگالیش دەڵێن هەواڵی چەواشە وایكرد هەندێك هاواڵتیانی لەچیاكانەوە بێنە خ��وارێ ودەستبەجێ دەستگیركراون و كوژراون. روماڵی هەوالی چەواشەكارانە دەكرێت ژیانی خەڵكی سیڤیل بەوشێوەیە بخاتە مەترسیەوە؟
ـ لۆجیكی فوتێكردن و چەواشەكاری لەئازاری ٩١دا و ل��ەگ��رت��ن��ەوەی ك��وردس��ت��ان لەالیەن بەعسەوە خەڵكی باجەكەی دا ،لەوەی دەیانوت ئەوا پێشمەرگە كەركوكی گرتەوە ،وا هەولێر گیرایەوە ...بەو بۆنەیەوەدەیان الو خێزان كرانە قوربانی چەواشە كاری و درۆ .میدیا لەكوردستان زۆربەی زۆری لەالیەن حیزبەوە كۆمەك دەكرێت، یان هەر ڕاستەو خۆ هی حیزبە .لەزۆر بۆنەو موناسەباتدا هەر بە مینتاڵێتی محەمەد سەحاف كاردەكەن و دەیانەوێت شكستەكان بە فووتێكردن و زیادەڕۆیی بشارنەوە. * گرتە ڤیدۆیەكی رۆژنامەوانێكی ژنی كەناڵی روناهی تیڤی لەشەنگالەوە كە پاشەكشەی پێشمەرگەكان و هاتنی یەپەگەی بۆ ئەو باژێرە پشتراستكردەوە بۆ جیهان ،ئێستا لەالیەن هەندێكەوە رەخنەی لێگیراوە كە "ورە دەروخێنێت" .رەخنەی لەوجۆرە لەمیدیایەك كە لەناوجەرگەی شەردایە و میدیاكارێكی ژنی گیانبازی بۆ هەوالی درووست دەكات تاچەند جێگای باسە ،بەتایبەتی كە رومالی چەواشە ئامێز ژیانی هاواڵتیان دەخاتە بەردەم مەترسی كوشتنەوە؟ ـ ئەو گرتە ڤیدیۆییە یەكێكە لەو دۆكیۆمێنتە زۆر گرنگانە بەڕای من كە دەبێت خوێندنەوەی جدیشی لەبارەوەبكرێت .ئەو گرتەیە زۆرێك لەكوردستانیانی توشی شۆككرد .هێزێك بریارە لەپەنایدا خەڵكی
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
29چاوپێكەوتن
لۆجیكی فوتێكردن و چەواشەكاری لەئازاری ٩١دا و لەگرتنەوەی كوردستان لەالیەن بەعسەوە خەڵكی باجەكەی دا ،لەوەی دەیانوت ئەوا پێشمەرگە كەركوكی گرتەوە ،وا هەولێر گیرایەوە ...بەو بۆنەیەوەدەیان الو خێزان كرانە قوربانی چەواشە كاری و درۆ كورستان بە دڵنییاییەوە سەر بخاتە سەر سەرین. كەچی زۆر بێباكانە و نا بەرپرسانە چەندین قەزاو ناحیەو الدێیان بە جێهێشت و ڕایانكرد بە خۆیان و جبەخانەی پڕ چەكیانەوە .ئەو گرتە چەند خولەكییە ڕۆشن پیشانیداین فشۆڵی ئەو هێزەی كە لەسەر وەالئی حیزبی درووستكراوە و هیچ ئینتیمایەكی نیشتمانیانەی نییە. *كێ بووە هۆكاری جینۆسایدكردنی ئێزیدێكان و شەهیدبوون و ئاوارەبوون و بەدیل گیرانی سەدان كەس لەخەڵكی سیڤیلی ئەو ناوچەیە. ئەو گرتەیە پیشانیداین ئەو ئەستێرەو داڵ لەسەرشانانە قارەمانی بەرگریكردن نین لەنیشتمان، ئەمانە تەنها پارەخۆر و شەق وەشێنن لەپۆلیسی هاتوچۆی سەرجادەكان و مندالەدەستفرۆشەكانی نیشتمان و ئەوانەی داوای ئاو كارەبا دەكەن .ئەو گرتەیە داوڵەكانی ڕووت رووتكردەوە و وەكوو ئەوەی هەن پیشانیداین نەك وەك ئەوەی خۆیان دەنوێنن. * ئێستا یەكەم شەهیدی رۆژنامەوانی جەنگ لەمێژووی كورددا ژنە رۆژنامەوانی ئ��اژان��س��ی ف���ورات ن��ی��وزە ،دەن��ی��ز ف��رات، ك��ە ل��ەم��ەخ��م��وور لەكاتی رومالكردنی پێكدادانەكان گیانی س��پ��ارد .ئەمە تا چەند وەرچەرخانێكە لەمیدیای ك��وردی
ل��ەب��ەرەك��ان��ی ج��ەن��گ��دا ،ك��ە ژنێك وەك س���ەرب���ازی ون ب��ۆ گ��ەی��ان��دن��ی زان��ی��اری دروس��ت بە خەڵكی سیڤیل گیانی خۆی دەبەخشێت؟ ـ پێش وتنی هەروشەیەك سەری ڕێز بۆ خەبات و تێكۆشان و گیان فیدایی "دەنیز فورات" دادەنوێنم و سەرەخۆشی لەهاورێ و هاوسەنگەرەكانی دەكەم كە جارو بارە و بێ ویستی خۆیان ئاوڕێك دەدەن���ەوە بۆ قسەكردن لەگەڵ دەنیز ،بەاڵم نە دەنیز لەوێیەو نەكامێراكەی .بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی كورد لەباكورو ڕۆژئاوا توانییان لەناو ئەو دونیا جەنجالەدژبەژنەی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا زەمینەیەك بۆ ژنان فەراهەم بكەن كە ببێتەوە خاوەنی ئیرادەو پێگەی خۆیان. گەشەكردنی ئەو زەمینەیەو دەستپێوەگرتنی زەم��ان��ەت��ی وەرچ��ەرخ��ان��ی گ��ەورەی��ە لەهەموو بوارەكاندا. * داخستنی فەیسبوك و ئینتەرنێت لەهەولێر ل��ەالی��ەن دەس���ەاڵت���دارا ن��ەوە ل���ەم س��ات��ە ه��ەس��ت��ی��ارەی ج��ەن��گ چۆن لێكدەدەنەوە ،سانسۆری زانیاری دروستە و دابڕانێكی ترسناكی خەڵكە لەگەڵ دنیای دەرەوە ،یان پێویستیە بۆ باڵونەبونەوەی زانیاری نادروست وەك حكومەتی هەرێم بانگەشە دەكات. ـ بۆ داپۆشینی ئەو شكستە گەورەیەیە كەحكومەتی
هەرێم هەیەتی چ لەڕووی نەبوونی میدیایەكی سەنتەریی نیشتمانیی كە ببێتە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو الی خەڵكی كوردستان ،وە چ لەڕووی نەبوونی یەك قسەیی لەناوەندەكانی شەڕەوە. * ل���ەن���اوەن���دی ئ���ەم ج��ەن��گ��ەی ئێستا لەكوردستان روداوگەلێكی گرنگ روومال كران پەیوەست بە بەرگری یەپەگە و هاتنی گەریالو ڕزگاركردنی ئ��اوارە ئێزیدیەكان و یەكگرتنی زۆرێك لەهێزە كوردیەكان لەژێر چەتری بەرگری ڕەوا .نوسینەوەی ئەم رووداوانە بۆ مێژووە وەك خۆی ئێستا لەئەستۆی كێدایەو چۆن؟ ـ دونیایی كورد دونیایەكی پڕلەڕوداوە و كەمترین دەرس و تەجروبەشمان لەڕوداوەكان وەرگرتووە، بەكورتێكەی سبەی ئەمرۆ لەبیر دەكەین .ئەوەی ئەمرۆ جەالدمانە و قەسابیمان دەكات ،سبەی تەوقەی لەگەڵ دەكەین .دونیای دیجیتاڵ ئاسان كاری گ��ەورەی بۆ مرۆڤایەتی هێناوەتە پێش. هەریەك لەئێمە دەتوانێت هەموو ڕووداوەكان وەك خۆی ئەرشیڤ كات ،دی��ارە بوونی ناوەندێكی فەرمی بۆ بەدۆكیومەنت كردنی ڕووداوەكان زۆر فەرمیترو باشترە ،بەاڵم لەكوردستانی باشور ئەوكارە مەیسەر نابێت؛ چونكە هەر حیزبەو خۆی دەكات بە پاڵەوان و ئەوی دی دەسرێتەوە.
چاوپێكەوتن 30
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
Roji_Wilat@yahoo.com
هەژار كاكەیی؛
بە درێژایی مێژوو ئێزیدی كەلتور و ئایینی خۆیان پاراستووە باجی ئەو نیشتیمانپەروەرییەی خۆیان داوە
پێویستە ئەو گروپانە هێزی تایبەت بە خۆیان دروستبكەن هەژار كاكەیی ،پارێزەر و چاالكی كۆمەڵی مەدەنی لەچاوپێكەوتنێكی"رۆژی واڵتدا" دەڵی؛ ئامانجی سەرەكی گروپی تیرۆریستی داع��ش لێدانی گەلی ك���وردە .پێویستە یەكگرتوویەكی هەمەالیەنە دروست بێت لەنێوان ت��ەواوی الیەنەكانی كوردستان لەهەر چوار پارچە و یەكێتیەكی نەتەوەیی دروستبكرێت .كاكەیی دەڵێتیش":گروپە ئەتنیكیەكان لەوانە ئێزیدی و كاكەیی و شەبەك و ...بە درێژایی مێژوو دوجار باجیان داوە ،جاریكیان لەسەر مەسەلەی نەتەوەیی و جارێكیان لەسەر ئایین و داب و نەریتی تایبەت بە خۆیان".
ئا /رۆژی واڵت
پێویستە گەلی كورد ورەیان زۆر بەرز بێت ،كەس خاك و شوێنی خۆی چۆل نەكات و پێویستە لەسەر الیەنی پەیوەندیدار خەڵك چەكدار بكەن و هێزی پشتیوانی لەو ناوچانە دروست بكرێت و لە شێوەی گروپ ڕێكبخرێن بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ناوچەكانیان؛ چونكە داعش ئەو هێزە نیە بتوانێت بەرامبەر بە رۆلەكانی كورد بوەستێت تەنها ئەوەندەیە ترس لەناو خەڵك باڵو دەكاتەوە بۆ ئەوەی ورەی خەڵك نەمێنێت .......... بە گرتنی شەنگال هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر زاخۆ دروست دەبێت و لەوێوە دەتوانن دەست بە سەر سنوری باكور و باشوری كوردستاندا بگرن
* خوێندنەوەی بەرێزتان بۆ ئەم بارودۆخەی ئیستا ك���ورد ت��ووش��ی ب���ووە لەباشوری كوردستان بەتایبەتی هێرشەكانی داعش لەشەنگال و دەوروبەری چیە؟ ـ داعش رێكخراوێكی تیرۆرستیە و بە پاڵپشتی هەندێك لە واڵتانی زلهێز و نیاری كورد دروستبووە. هەر لە سەرەتاوە ئەو رێكخراوە تیرۆرستیە ئامانجی سەرەكی لێدانی گەلی كورد بوو بەو تاكتیكەی كە وەك چەواشەیەك بە كاریانهێنا بۆ دەست بەسەرداگرتنی چەند پارێزگایەكی سوننەنشین كە بەشَێك لەو پارێزگایانە هاوسنورن یان بەشێكن لە ناوچە كوردستانیە كێشە لەسەرەكان كە لە دەستوردا بە ناوچەكانی مادەی " "140ناو دەبرێت .دیارە كوردانی ئێزیدی پێكهاتەیەكی رەسەنی ئەم واڵتەن و بە درێژایی مێژوو كەلتور و ئایینی خۆیان پاراستووە و بە درێژایی مێژووش باجی ئەو نیشتیمانپەروەرییەی خۆیان داوە و قوربانی دەستی دوژمنان و ناحەزان بوونە و لە الیەكی ترەوە كوردانی ئێزیدی پاڵشتێكی بەهێز بوونە لە سەركەوتنەكانی ك��ورد لە رۆژئ��اوای كوردستان كە زۆر جوامێرانە جەوانانی ئێزیدی لە بەرەكانی جەنگ بوونە لە رۆژئاوا لە دژی داعش و گورزی جەرگبڕیان بەو رێكخراوە تیرۆرستیە گەیاندووە. * دەب���ێ���ت گ��ەل��ەك��ەم��ان ل��ەب��اش��وری ك��وردس��ت��ان��دا چ��ۆن رووب�����ەرووی گرۆپی تیرۆریستی داعش ببێتەوە؟ ـ بە دیدی من لە ئێستادا كوردستان رووبەرووی
مەترسیەكی گەورە و پالنێكی نێودەوڵەتی بۆتەوە. لێرەدا پێویستە یەكگرتوویەكی هەمەالیەنە دروست بێت لەنێوان ت��ەواوی الیەنەكانی كوردستان لەهەر چ��وار پارچە و یەكێتیەكی نەتەوەیی دروستبكرێت .دور لەبیركردنەوەی حیزبایەتی و جیاوازی ئایدیۆلوژی؛ چونكە ئەوەی گرنگە ئێستا پاراستنی خاك و نەتەوەی كوردە لە هەرچوار پارچەی كوردستان .هەروەها بە بڕوای بەندە دەبێت كورد كۆتایی بەو برایەتیە بێنیت لە نێوان كورد و عەرەب كە بە درێژایی مێژوو كورد باجی ئەو برایەتیەی داوە .دەبێت هەر هۆزێكی عەرەبی كە هاوكاری و پشتیوانی ئەو تیرۆرستانە دەكات یان چاوساغیان بۆ دەكات پیویستە كاردانەوەی توندیان بەرامبەر بكرێت و دەربكرێن بۆ دەرەوەی سنوری كوردستان و رەوان���ەی عەرەبستان بكرێنەوە .ڕەنگە هەندێك كەس ئەو بیركردنەوەیە بە بیركردنەوەیەكی شوفینی ببینن ،بەاڵم ئەوە راستیەكە؛ چونكە ناكرێت ئێمەی كورد هاوكاری ئ��ەوان بكەین بە چ��اوی برایەتیەوە عەرەبیش پەالمارمان بدات بە دیدی دوژمن سەیرمان بكات. * گەلی كورد بەگشتی چوون رووبەرووی ئەم مەترسی ببێتەوە بەرای بەرێزتان؟ ـ لە ئێستادا پێویستە گەلی كورد ورەیان زۆر بەرز بێت ،كەس خاك و شوێنی خۆی چۆل نەكات و پێویستە لەسەر الیەنی پەیوەندیدار خەڵك چەكدار بكەن و هێزی پشتیوانی لەو ناوچانە دروس��ت بكرێت و لە شێوەی گروپ ڕێكبخرێن بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ناوچەكانیان؛ چونكە داعش ئەو هێزە نیە بتوانێت بەرامبەر بە رۆلەكانی ك��ورد بوەستێت تەنها ئەوەندەیە ترس لەناو خەڵك باڵو دەكاتەوە بۆ ئەوەی ورەی خەڵك نەمێنێت .هەروەها پێویستە گەلی كورد تێكرا لە هەرچوارپارچەی كوردستان لە خانەقین و جەلەوال و كەركوك و مەخمور و شەنگال و كۆبانێ و حەسەكە و تەواوی ناوچەكانی تر بە یەكدەنگ و بە یەك هەڵوێست رووبەرووی ئەو گروپە تیرۆرستیە ببنەوە. * دەب���ی گ��روپ��ە ئەتنیكەكانی وەك��و ئێزیدیەكان ،كاكەئیەكان ،یارسان و... چۆن چۆنی هەڵوێستیان هەبێ لەبەرامبەر بەم گروپە تیرۆریستیە؟ ـ هەڵبەتە گروپەكانی وەك ئێزیدی و كاكەیی و شەبەك و ...هتد زیاتر دەكەونە بەر مەترسی
Roji_Wilat@yahoo.com
ئەو گروپە تیرۆریستانەوە؛ چونكە بەڕای ئەو تیرۆریستانە ئەو گروپە ئەتنیكیانە كافرن، بەاڵم پێویستە ئەو گروپانە هێزی تایبەت بە خۆیان دروستبكەن و زیاتر ئیعتیماد بكەنە سەر هێزەكانی خۆیان بۆ پارێزگاری كردن لە خاك و نەتەوە و ناموس و داب و نەریتیان و ئەو گروپانە لە ئێستادا گەورەترین مەترسیان لەسەرە؛ چونكە ئەگەر وردبینەوە لە جوگرافیای دابەشبوونیان كەوتونەتە سنوری جیاكەرەوەی كوردستان و عەرەبستانی ئێراق لە ناوچەكانی خانەقین و داقوق و مەخمور و نەمرود و قەرەقۆش و شەنگال و زومار و...هتد ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو گروپانە بە درێژایی مێژوو دوجار باجیان داوە، جاریكیان لەسەر مەسەلەی نەتەوەیی و جارێكیان لەسەر ئایین و داب و نەریتی تایبەت بە خۆیان. * لەئێستادا ئایا كاتی پێكهێنانی بەرەیەكی پاراستنی ن��ەت��ەوەی��ی ل��ەن��او هێزەكانی بەرگی كورددا نەهاتووە وەكو پیشمەرگە، یەپەگە ،هەپەگە ،یەرەكە؟ ـ بە دلنیاییەوە لە ئێستادا كاتی هاتووە و بگرە دواكەوتووە و دەبوایە زووتر ئەو بەرەیە دروست بكرابایە ،بەاڵم نەچووە و ئێستا كورد پێویستی بە دروستكردنی سوپایەكی چەكداری یەكگرتوو هەیە لە الیەنەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان و وەك سوپای یەكگرتووی كوردستان بەرگریبكات لە خاك و نەتەوەی خۆی .باشترین نمونەش بینیمان كە چۆن یەپەگە بۆ بەرگریكردن لە خاكی كوردستان سنورە دەستكردەكانیان تێكدا و خۆیان گەیاندە ناوچەكە و شانبەشانی پێشمەرگە بەرگریان لە خاك و نەتەوە كرد و شەهیدیان لەو پێناوەدا ئەوە گەورەترین وەاڵمە بۆ نەیارانی كورد و باشترین تاقیكردنەوە بوو بۆ دروستكردنی هێزیكی یەكگرتووی كوردی. * ئ��ەگ��ەر ه��ێ��زێ ب���ەرگ���ری نیشتمانی پێكنەیەت گەلەكەمان رووب���ەرووی چە كارەساتێك دەبێتەوە؟ ـ ئەگەر هێزێكی بەرگری نەتەوەیی پێكنەیەت بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و دوژمنانی كوردستان ڕەنگە گەلەكەمان رووب��ەرووی مەترسی گەورە ببێتەوە و ئەگەری ژینۆسایدێكی تر بەسەر گەلەكەمان بێت كە زۆر لە وانەی ڕابردوو جەرگبڕتر و خراپتر بێت و بارودۆخەكە لە ئێستادا زۆر هەستیارە بۆیە دەبێت كوردیش بە هەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە بكات و چیتر ناكرێت چ��اوەڕوان��ی دوژم��ن بكەین دەبێت ب��ەرل��ەوەی دوژمن دەست بوەشێنێت ئێمە گۆرزی خۆمانی لێبوەشێنین و شێوازی بەرگریكردن بگۆرین بۆ هێرشبردن بۆ سەر دوژمن و لەناویان بەرین. * گرنگی شەنگال بۆ كورد چیە و ئامانجە سەرەكیەكانی داع��ش لەپەالماری ئەم
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
31چاوپێكەوتن
شوێنە بۆ ئەم ناوچەی كوردستان بۆ چی دەگەڕێنەوە؟ ـ شەنگال شوێن هەڵكەوتەیی جوگرافیاكەی زۆر گرنكە .یەكێك لەو پالنەی تیرۆرستان و چەتەكانی داعش دایانناوە بریتیە لە تەسفیەكردنی ئەو گروپە لە رووی ئایین و نەتەوەییەوە .خالی دووەم وەك جوگرافیا گرنگە؛ چونكە گرتنی شەنگال واتا دەست بەسەرداگرتنی بەشێك لە سنور لەگەڵ رۆژئاوا و هەروەها لەئەگەری گرتنی شەنگالەوە لە الی��ەن تیرۆریستانەوە دەت��وان فشار بخەنە سەر شۆرشی ڕۆژئاوا بە تایبەت بۆ سەر پارێزگای حەسەكە كە لە ماوەی رابردوو تیرۆریستان زۆر هەوڵیاندا نەیانتوانی دەست بەسەر ئەو پارێزگایەدا بگرن لە رۆژئاوا .هەروەها بە گرتنی شەنگال هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر زاخۆ دروست دەبێت و لەوێوە دەتوانن دەست بە سەر سنوری باكور و باشوری كوردستاندا بگرن. بەكورتی هەڵكەوتەی جوگرافیای شەنگال بریتیە لە شوێنێكی ستراتیژی گرنگ لە نێوان باكور و باشور و رۆژئاوای كوردستان .دیارە هەر ئەوەش وایكردووە كە تیرۆریستان پەالماری شەنگال بدەن. * خوێندنەوەتان بۆ دەرئەنجامەكان و كوێ ئەم رووداوانە چیە؟ ـ دیار ئەم رووداوانە روداویكی سادە و خورسكانە نیە؛ بەڵكو بریتیە لە پالنگێڕیەكی نێودەوڵەتی بۆ سەر كوردستان بە تایبەتیش پەیوەندیان هەیە بە سەركەوتنەكانی كورد لە رۆژئ��اوای كوردستان. ئەوەش وەك فشارێك بۆ تێكدانی بارودۆخەكە. هەروەها لە باشوری كوردستان و ملمالنێكانی نێوان هەولێرو بەغدا و دابەشبوونی الیەنە بااڵدەستەكانی باشوری كوردستان بەسەر دوو بلوكدا ئەوانیش بلۆكی عوسمانی و بلۆكی سەفەوی و هەردوو بلۆكەكەیش ئەگەر ناكۆكی لەنێوانیان هەبێت ،بەاڵم بۆ دژایەتی كورد هاوڕان .بە داخەوە سەركردەكان لە باشوری كوردستان نەیانتوانیوە سود لە مێژوو وەربگرن و بەشێوەیەكی نەتەوەییانە بیربكەنەوە و هەنگاو بهاوێژن؛ بەڵكو هەمێشە گوێڕایەلی ناحەزان و نەیارانی كورد بوونە .ئەم ش���ەڕە ئ��ەگ��ەر ڕێ��گ��ری لێنەكرێت و پێشی لێنەگیردرێت دەرئەنجامێكی زۆر خراپ بەسەر گەلەكەمان بەجێ دەهێلێت و نەتەوەكەمان زەرەرم��ەن��دی یەكەم دەبێت و قوربانی زۆری لێدەكەوێتەوە .بۆیە پێویستە لە زووترین كاتدا كۆتایی پێ بهێنرێت و تیرۆریستان و چەتەكان لەسەر خاكی پیرۆزی كوردستان دەربكرێن و ت���ەواوی ناوچەكانی ب��اش��وری كوردستان كە كەوتوونەتە ناوچە كێشە لەسەرەكان پاكبكرێنەوە و بە یەكدەنگ و یەك هەڵوێست لە رۆژئاواش دەربكرێن بۆ ئەوەی چیتر نەتەوەكەمان نەكەوێتە ژێر مەترسی ئەو چەتانەوە و یان هەر گروپ و رێكخراوێكی تری تیرۆریستیەوە.
گروپەكانی وەك ئێزیدی و كاكەیی و شەبەك و ...هتد زیاتر دەكەونە بەر مەترسی ئەو گروپەتیرۆریستانەوە؛چونكە بەڕای ئەو تیرۆریستانە ئەو گروپە ئەتنیكیانە كافرن ،بەاڵم پێویستە ئەو گروپانە هێزی تایبەت بە خۆیان دروستبكەن و زیاتر ئیعتیماد بكەنە سەر هێزەكانی خۆیان بۆ پارێزگاری كردن لە خاك و نەتەوە و ناموس و داب و نەریتیان .......... شەنگالشوێنهەڵكەوتەیی جوگرافیاكەی زۆر گرنكە. یەكێك لەو پالنەی تیرۆرستان و چەتەكانی داعش دایانناوە بریتیەلەتەسفیەكردنی ئەو گروپە لە رووی ئایین و نەتەوەییەوە
وتار
32
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
Roji_Wilat@yahoo.com
كۆبانی ڕاستی ووت ...یەكڕیزی سەركەوتنە
ن /كامەران گوڵپی دوو ساڵە كۆبانی هاوار دەكات ئێمە گیرۆدەی دەستی تیرۆرین ،بەاڵم لەباشور كۆبانێ بە خودی تیرۆر تاوانبار دەكرا .كۆبانی هاواری دەك��رد ڕۆڵەكانم بەڵێنییان بەنیشتمانداوە دڵسۆزی هەرچوارپارچە دەبن ،بەاڵم بەهاوكاری لەگەڵ ڕژێمی بەشار تاوانبار دەكرا .لەدواجاردا ك��ۆب��ان��ی ڕاس��ت��ی ووت��ەك��ان��ی سەلماند كە هەرچەندە بێ تفاقین بێ ئازوقە و چەك و تەقەمەنی و هاوكارین ،بەاڵم ئەركی نیشتمان لەباشور چاوەڕێمانە بۆیە س���ەرەڕای ئەم هەموو نەبوونیە ئامادەین گیان ببەخشین و هاوكاری برایانمان لە باشور و هاوسەنگەریان بین لەپێناو سەلماندنی یەك نیشتمان و یەك نەتەوەیماندا كە زۆر هەوڵدراوە لەزیهنی تاكی كوردیدا پێش لەدایكبوونی لەبار ببرێت .كۆبانێ دەستە خوشكی كەركوكە لەبەر ئەوەی بووەتە جێی چاوهەڵخستنی دوژمنانی كورد؛ چونكە مانایەك بۆ بەرخودان لەكۆبانیەوە خرایەوە گەڕ دوای زریانی دەستكردی واڵتانی زلهێز لەژێر ناوی(داعشدا) بۆیە ئارامگرتنی كۆبانی بەرامبەر بەو هەموو تاونانە دەدرانە پاڵی لە خودی تاوانەكە قورستر بوو ،بۆیە نەفەس درێژی بەڕێوەبەرانی ئەم ڕەوتە لە كۆبانی ئەو ڕاستیەی سەلماند كە(ئینتمای نەتەوەیی)، هێڵی سوورە و بۆ هیچ الیەنێك نیە بیكاتە قوربانی حەزی مانەوەی لە پۆست و پێگەی بڕیاردا ،ئێستا ڕۆڵەكانی كۆبانین سەنگەرە
چۆڵەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی جەنگدا پڕ دەكەنەوە. ئێستا س��ات��ی ه��ەس��ت��ان��ەوەی نەتەوەییە، لەهەرچوار پارچە؛ چونكە كۆبانێ سەركەوتنی بەدەستهێنا بەرامبەر بەدوژمنان و نەیارانی یەك نەتەوەیی .زۆربەی كات بە بێ ڕاوێژ بەیەكتری هەنگاو هەڵگیراوە بۆ بەڕێوەبردنی كاری سیاسی ،بەاڵم هەنوكە بارودۆخەكە یەكڕیزی لە كوردان دەخوازێت نەك جودایی .بۆ سەلماندنی ئەم بیردۆزەش گرتنەدەستی سەنگەرەكانی پێشمەرگە لەالیەن یەكینەكانی پاراستنی گەل"یەپەگە" ،لەڕەبیعە و نائومێدكردنی(داعش) لەو پاروە چەورەی كە خۆی بۆ ئامادە كردبوو. ئێستا چەند ك���وردان دڵخۆشن بەبیستنی ناوی"یەپەگە و پێشمەرگە" ،بەتەنیشت یەكەوە لەهەواڵی بەرەكانی جەنگدا دژ بەچەتەكانی داعش دەجەنگن .ئەمەیە ویستی ڕاستەقینەی نەتەوەی كورد ،یەكڕیزی بەرامبەر بەدوژمنان. بائیتر كەلتوری ج��وداخ��وازی و فەرهەنگی تاوانباركردن وەالنێین؛ چونكە ئەمە ڕێچكەی خزمەت بەدوژمنانە نەك نەتەوە و خاك و نیشتمان ،ڕاستی ئەوەش بزانن تادوێنێ هەموو ڕاگەیاندنە هەرێمی و جیهانیەكان كاتێك باسیان لە چاالكیەكی گیانبازانی كوردی دەكرد بەتیرۆر ن��اوزەد دەك��ران ،ب��ەاڵم خۆشبەختانە ئێستا بەناچاری ناوی شەڕڤانان و گەریال و پێشمەرگە وەك��و خۆی دەهێن ،ئەمەش خۆی لەخۆیدا دەستكەوتێكی نەتەوەییە بۆ هەرچوارپارچە؛ چونكە دوژم���ن ن��اچ��ارك��راوە بەقبوڵكردنی
ڕاستیەكی ئازاربەخش كە ڕەوایەتی خەبات و بەرخودانی كوردانە ،ئیتر ئێستا كاتی هەڵوێستی سیاسیەكانە بەومانایەی گرژی و ئاڵۆزیەكان بڕەوێننەوە لە پەیوەندیەكانیاندا؛ چونكە خاوەنی سەنگەرەكان ئێستا دەست لەمالن و شانبەشانی یەكتر دژی دوژمن وەستاونەتەوە. لێرەوە ئەركی مێژوویی سیاسیەكان بەرامبەر بە هەستیارترین وێستگەی خەباتی كوردان دەست پێدەكات بۆ یەكخستنی ناوماڵی كوردی و بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی لە نزیكترین دەرفەتدا؛ چونكە گۆڕانكاریەكان یەكبوونمان لێدەخوازێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەمان بەرامبەر وواڵتانی ناوچەكە و زلهێزە جیهانیەكان. یەك بڕیاریمان لە یەكالكردنەوەی هاوكێشە سەربازیەكاندا كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر چاالكیە سیاسیەكانی باكور و بەشەكانی تر؛ چونكە ڕاگ��رت��ن��ی هاوسەنگی ل��ەه��ەر دوو باڵی"سیاسی و س��ەرب��ازی��دا" ،لەسەركەوتن نزیكمان دەكاتەوە .لەزانستی سیاسیدا ئەمە ڕێژەیەكی نەگۆڕە وەستانەوە لەیەك سەنگەردا بەرامبەر بەدوژمن بڕیاری بەرهەمداری سیاسی لێدەكەوێتەوە؛ چونكە دووانەیەكی تەواوكەری ی��ەك��ت��ری��ن .ل��ێ��رەوە ی��ەك��ڕی��زی ب��ەرخ��ودان لەمەیدانەكانی جەنگدا بڕیاری بوێرانە الی سیاسیەكان دروس����ت دەك����ات ،فشۆڵیو پەرتەوازەیی دەستەمۆبوون دێنێتە ئ��اراوە. بەئومێدی ب��ەرچ��اوڕوون��ی س��ەرك��ردەك��ان و خۆداڕنین لە ووش��ەی"م��ن" ،بۆ سەرخستنی نەتەوەكەمان ئازادی هەموو كوردستانە.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
33
چاوپێكەوتن
چیمەن رەحیمی؛
بۆ ئەوەی سینەماكار و هۆنەرمەند كاریگەریان لەسەر كۆمەڵگا هەبێ دەبێ خاوەن هزرێكی بەتوانا بن
هەركەس هەوڵ بۆ یارمەتیدان رۆژئاوا نەدا ئەوا ئەستەمە مرۆڤ و خاوەن دڵ و هەست بێ چیمەن رەح��ی��م��ی خ���اوەن ب��ڕوان��ام��ەی ماستەر لەبواری فیلم و سینەما سەبارەت بە رۆڵ و پێگەی سینەمای كوردی دەڵێ": ب��ای��ەخ��دان بەسینەما ب��ۆ ئیمەی ك��ورد بایەخدانە بە زیندووكردنەوەی هەموو ئەو شاكارە ئەدەبی و ئەفسانە كوردیگەلە كە خەریكن لە بیردەچەنەوە ،بایەخدانە بە بەرزكردنەوەی ناسنامە و شیعر و ئەدەب و رومانی ك��وردی ،بایەخدانە بە نەوەی نۆێ" ،رەحیمی ئەوەش دەڵێت":یەكێك ل��ەگ��ەورەت��ری��ن ئاواتەكانم ئ��ەوەی��ە كە بتوانم فیلمێك دروستبكەم كە تێدا شۆڕشی كورد بەرجەستە بكەمەوە".
ئا /رۆژی واڵت * چیمەن رەحیمی كێیە و لە ك��وێ لە دایكبووە كەی هاتە ناو بواری هونەرییەوە؟ ـ چیمەن رەحیمی لەدایكبووی ش��اری سنەی رۆژهەاڵتی كوردستان و لە ئێستادا دانیشتووی واڵت���ای ب��ەری��ت��ان��ی��ای��ە .خ��اوەن��ی ب��روان��ام��ەی ماستەرە ل��ەب��واری فیلم و سینەما لەزانكوی " ."Bournemouthچیمەن تا ئیستا هەشت كۆرتە فیلمی دروستكردووە ،لەوانە" ،رۆژی��ن" كە ساڵی ""2011لەچەندین فستیواڵ لەوانە لەچەوارەمین فستیڤالی فیلمی سلێمانی خەاڵتی پێ بەخشرا .چیمەن ساڵی ""1998دەس��ت��ی كردووە بەچاالكی لەبواری سینەما و دەرهێناندا. * دۆخ���ی سینەما و ه��ۆن��ەر بەگشتی لە كوردستان و بەتایبەت لە باشوری كوردستاندا لە ئێستادا چەۆن دەبینی؟ ت��اچ��ەن��د راس��ت��ە دەگ��وت��رێ��ت ئێستا لە قەیراندایە؟ هۆكاری ئەم قەیرانە بۆ چی دەگەرێنیتەوە؟ دەوترێ نواندن و هۆنەر لەساڵی هەشتاكاندا لەباشور لەسەردەمی زێرینی خۆی داب��ووە؟ جیاوازی ئێستا و ئ��ەوك��ات ل��ە چیدا دەبینی؟ حكومەتی هەرێم تاچەند هاوكاربوە بۆ سەرخستنی ئەو الیەنە؟ دەسەاڵت چۆن دەروانێتە ئەم ب��وارە؟ ل���ەدەرەوەی كارەكەی بەهمەنی قوبادی بۆ ك��ورد نەیتوانیوە خەاڵتێكی جیهانی یان ئاستێكی باش پێش بخات لەم بوارەدا؟ ـ ه��ەر وەك��و دەزان��ن جیهان بۆ زیاتر لەسەد
ساڵە لەژێر كاریگەری هەژەمونی فیلمی هالیود و سیستەمی ستودیۆكانی واڵتەیەكگرتوەكانی ئەمریكادایە ،بەاڵم لەهەمانكاتدا سینەمای جیهانی بێدەنگ ن��ەب��ووە و سەركەوتووترین شاكارە هونەریەكان لە ئیتالیا و فەرەنسا و روسیا و واڵتەكانی تری رۆژئاوا لەدایكبوون .بێگۆمان ناوی فلینی و پازولینی و ئانتونیونی و گۆدارد و تروفو و تاركۆفسكی بۆ هەموو كەسیك ئاشنایە و كەم كەس هەیە نەزانێت شاكارەكانیان چە كاریگەریكی بووە لەسەر سینەما و هونەری جیهان. ئ��ەوەش روون و ئاشكرایە كە بەهۆی زلهێزی هالیوودەوە ،زۆرج��ار سینەمای گەالنی دیكەی جیهان تا رادەیەك دەكەوێتە پەراوێزوە؛ چونكە لەڕوانگەی مادییەوە الوازت��رن .سینەما ئێستا بەهێزترین باڵی میدیایە بۆ ناساندن و توماركردنی بیر و بۆچوونەكان و بۆ راكێشانی سەرنج و ڕای گشتی ،بۆ بەهێزكردن و كاركردن لەسەر پەروەردە ،خیزان و كۆمەڵگا كە بنەمای كەلتور و شارستانیەت پێكدەهێنێت. لەهەموو كۆمەڵگایەكدا سینەماكار و هۆنەرمەند بەردەوام هەوڵئەدات كاریگەری لەسەر كەلتور و سیاسەت و كۆمەڵگاكەی هەبێ .بۆ ئەوە بتوانین كاریگەری پۆزیتڤ و بەهیز دروستبكەین دەبێت خاوەنی هزرێكی بەتوانا بین ،هزر و بیرێك كە ئاگادار بێت لەهەموو برگەكان و لەال بەال و لە تۆێ بەتۆێی هەموو ئەوەی كە لە مێژووی سینەمادا روویداوە و لەوەش كە ئەمڕۆ روو ئەدات و بۆچی روویداوە .بەهۆی مێژوو و ئەو هەلومەرجە سیاسیە تایبەتە كە لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست بوونی هەیە، بۆ گەلی ك��ورد بەتایبەت گرنگی و بایەخدان بەسینەما و چاالكییەكانی ،لەوانە فستیڤاڵی فیلم و سمینار و كۆر و كۆبوونەوە گەلێك گرنگە. ئەم گرنگیەش هۆكاری زۆرە ،بەاڵم ئەتوانین چەند هۆكاری سەرەكی ناو ببەین لەوانە: سینەمای جیهان پێشكەوتنێكی یەكجار بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بۆ هەنگاونان و پێشكەوتن تا ئەوئاست و رادەی��ە پێویستمان بەزانست و لێكۆلینەوە و خۆ پێگەیاندن هەیە. گەلی كورد بە درێژایی مێژو چە لەالیەن زلهێزەكان و چە لە الیەن واڵتانی دەورو بەریەوە پەالمار دراوە و هێرشی كراوەتە سەر و كات و توانایەكی زۆری لێ زەوت ك��راوە بۆ بەرگری لەخۆی و ئەمەش نەیهێشتوە بتوانێت هێزی خۆی تەرخان بكات بۆ هۆنەر بەگشتی و لەوانەش بۆ سینەما بەتایبەتی .بۆ نموونە تا دە ساڵ پێش ئیستا لە
سێ پارچەی كوردستاندا رادیۆ بەزمانی كوردی قەدەغە بووە ،كە وایە ،میللەتێك كە نەتوانێت خاوەنی سەرەتایترین ئامرازی راگەیاندن كە رادیۆیە بێت ،چۆن ئەتوانێت لە بوارە ئاڵۆزەكانی تردا لەوانە سینەما گەشە بكات؟. كۆكراوەی هەر حەوت هۆنەرەكە دەبێت بەسینەما و هەربەو بۆنەوە سەركەوتن و بەدەستخستنی سینەمایەكی بەهێز و دیار لە ئاستی نێودەوڵەتی پێویستی بەسەرمایەیەكی هەرە گەورە و بەزانست لە ئاستی هەرەبەرز و بە پسپۆرانی زۆر دڵسوز هەیە. زمانی زاڵ لە سینەمادا زمانی ئینگلیزە و یەكێك لە بەربەستەكانی تر بۆ ئێمە كێشەی جیاوازی زمان و كەلتور و هەستی جیاوازە .بۆ نموونە ئەوەی لە كەلتوری كوردیدا پێكەنین و كۆمێدی دروست دەكات جیاوازە لەوەی لە ئینگلیز و یان باشترە بڵێین لە رۆژئاوا پێكەنین دروستدەكات. مەبەستم ئەوەیە هەموو ئەم بوارانە پێویستیان بەسەرنجی قوڵ هەیە و دەبێت بیریان لێبكرێتەوە. من ئەوە دەزانم كە كورد لە ئیستادا ژمارەیەكی بەرچاو پسپۆر و دەرهێنەری بەتوانای هەیە لە ب��واری سینەمادا كە لەئاستی نێودەوڵەتی ناسراون .هیوام وایە رۆژێك بێت كە گەلی كورد
چاوپێكەوتن 34
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
Roji_Wilat@yahoo.com
كاتێك ئێمە ژنی ئاگا و لێهاتوو و خاوەن هزر و بیری پێشكەوتوو و بەمانای راستەقینە ئازادمان نییە چۆن دەتوانین رێكخراوەی ئازاد ،سەربەخۆ و لە دەرەوەی حیزبمان هەبێت .......... ئەگەر هالیوود رێژەی دەرهێنەری ژن و پیاو وەك یەك لێ بكات فیلمەكانی قازانجی سەدان بلیون دوالری ناكەن و ئەمە گرنگترین كیشە دەبێت بۆ هالیوود و بەهەموو جوریك پێشی پێ دەگردرێت .كەواتە ئەگەر بەربەستێكی وەها قۆرس هەبێت لەبەردەم ژنی دەرهێنەری سینەماییدا سەركەوتن گەلێك دشوار دەبێت هەموو فستیڤالەكان و چاالكیەكانی سینەمای بەدەستی پسپۆرانی كورد و بۆ پێشكەوتنی كورد بێت ،بەاڵم میوانداری لەبینەران و بەشداربووان و فیلمە داهێنەرەكانی سەرانسەری جیهان بكات. لەراستیدا ئ��اگ��اداری ئ��ەوە نیم كە ئایا كورد سەرمایەی هەیە یان نە و ئەگەر هەیبێت پێی باشە بیخاتە ب��واری فیلم و سینەما یان نە و هەروەها بەداخەوە من ئاگاداری ژمارەی دڵسۆزانی ئەم بوارە نیم. بەكورتی بایەخدان بەسینەما بۆ ئیمەی كورد بایەخدانە بە زیندووكردنەوەی هەموو ئەو شاكارە ئەدەبی و ئەفسانە كوردیگەلە كە خەریكن لە بیردەچەنەوە ،بایەخدانە بە بەرزكردنەوەی ناسنامە و شیعر و ئ��ەدەب و رومانی كوردی، بایەخدانە بە نەوەی نۆێ ،بە پ��ەروەردە و بە شارستانەیەت و رێگاگرتنە لە هێرشی بێوچانی ئەو كەلتور و حاكمانە كە خەونی گەورەیان لەناو بردنی میللەتانی تری سەر ئەم گۆی زەمینەیە. * لەم بوارەدا ئەو هێڵە سورانەی بۆ "ژن" دانراوە ،كێ بۆی دیاری كردوە؟ ـ ئیمە پێمان خۆش بیت یان نە لە جیهانێكی پیاوساالردا دەژین كە هەموو شوینە هەستیارەكان و ناوەندەكانی دەسەاڵت و بریاردان بەدەستی نێرینەوە قۆرخكراون .هەموومان دەزانین كە راستییەكە و ئەم راستیە هەندێك كاردانەوەی قوڵی هەیە لەسەر كۆمەلگا و كەلتور و سیاسەت و میژوو و هەموو بوارەكانی تری ژیان .ئەوەش دەزانین كە تەنیا لەواڵتی ئێمە و لەكوردستاندا نیە كە نێرینە حوكم دەكات ،لەسەرانسەری ئەم جیهانەدا هەر وایە .ئەڵبەت لە هەندێك جیگای جیهاندا بەیاسا هەوڵدراوە تا رادەیەك جلەوی بێ سنوربوون و لەكۆنتروڵدەرچوونی ئەو دەسەاڵتە بگیردرێت ،یان النی كەم هەندێك بااڵنسی هێز مسۆگەر بكرێت ،بەاڵم لەزۆربەی هەرە زۆری دنیادا بەكوردستانیشەوە هێشتا كێشەكان لەئاستی سەرەتاكانی س��ەدەی بیستەمدا ماونەتەوە. بێگۆمان ئەم بارودۆخە كاردانەوەی هەیە لە بواری میدیا بەگشتی كە سینەماش دەگرێتەوە .بۆ نمونە
لە واڵتێكی پیشكەوتوو وەك بەریتانیا لەهەر سەد دەرهێنەری سینەمایی تەنیا حەوت دەرهێنەر ژنن، واتە" ،"%7ئەم ریژەیە لەروانگەی رێكخراوەكانی مافی مروڤ و مافی ژنان لەبەریتانیادا بەریژەیەكی ترسناك ن��اوی لێدەبرێت .كە وات��ە ئەگەر لە بەریتانیا ،زۆربەی شوێنە هەستیارەكان لەسینەما و تیڤیدا بەدەستی پیاوانی میدلكالس و سپی پێستەوە بیت ئیتر ئەتوانین بارودۆخی واڵتێك وەكو كوردستان ب��ەراورد بكەین .گرنگ ئەوە نیە كە بەرواڵەت چەند ژن دەخەینە بەردەم كامیراكان ،گرنگ ئەوەیە چەند ژن بریاردەرن و لە دەركردنی یاسا بنەڕەتیەكاندا ئەوان بریار ئەدەن. ئەڵبەتە ئەمە بەو مانا نییە كە هەوڵنەدراوە. لە ئەورۆپا و ئەمریكادا رۆژان��ە رێكخراوەكانی الیەنگری مافی مروڤ ،مافی كەمینەكان و مافی ژنان لە هەوڵی بێوچاندان ،بەاڵم ئیمە دەزانین كە كێشەكان قوڵترن لەوەی بە رواڵەت دەبینرێن. كێشە ،كێشەی سەرمایەی جیهانیە ،كێشە، وەگەڕخستنەوەی سەرمایە و سودی زیاترە و كێشەی مانەوە لە دەسەاڵتدایە .بۆیە هەوڵەكان بە ئاسانی ناگەن بەئەنجامێكی پێویست .بۆ نمونە ئەگەر هالیوود رێژەی دەرهێنەری ژن و پیاو وەك یەك لێ بكات فیلمەكانی قازانجی سەدان بلیون دوالری ناكەن و ئەمە گرنگترین كیشە دەبێت بۆ هالیوود و بەهەموو جوریك پێشی پێ دەگردرێت. كەواتە ئەگەر بەربەستێكی وەها قۆرس هەبێت لەبەردەم ژنی دەرهێنەری سینەماییدا سەركەوتن گەلێك دشوار دەبێت. * بەرای بەرێزت ئەو هۆنەرمەندانەی لە بواری سینەمادا رۆڵ دەبینن چەند وەكو حەز و وەكو پیشەیەك نزیكی ئەم بوارەی ژیان دەبنەوە؟ ـ من پێم وایە نابێت چاوەڕێ ئەوە بین ،هەموو كەسێك كە لەم ب��وارەدا ئیش دەك��ات شاكار بەرهەم بێنێت یان " "%100لە س��ەرەت��اوە بە پرۆفیشنااڵنەترین شیواز ئیشەكەی بخاتە بەرچاوی بینەر .بێگۆمان ژمارەیەك لە ئیمە دەیكەین بەپێشە و بەدریژای تەمەن ئیشی بۆ دەكەین
چە بكەوینە بەردەم كامێرا و چەپڵەی خەڵك، چە تا ئەو رۆژەی كە ماوین زۆر چەپڵەمان بۆ لێنەدرێت .پێم وایەشە جیاوازیەكە لەوەدا نییە كە وەك حەزێكی كۆرت ماوە ئیش دەكەین یان وەك خوشەویستیەكی قوڵ ،جیاوازی زیاتر لەوەدایە كە ئیشەكەمان تا چە ڕادەیەك كاردانەوەی قوڵی دەبێت لەسەر پێگەیاندنی خۆمان و لەسەر هەست و هزری ئەوانەی كە دەبنە بینەر یان بیسەری ك��ارەك��ە .گرنگ ئەوەیە هۆكارێكی تایبەت و بنەڕەتیمان هەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەو ئیشە و بزانین بۆچی ئەو كارە دەكەین و تا رادەیەك بیربكەینەوە لەوەی كە داهێنان بكەین. * كەی دەتوانین وەكو كورد ببینە خاوەن هۆنەر و سینەمایەكی مۆدێرن و بەبایەخ؟ چی پێویستە لەو رێگەدا بكرێت؟ هونەر چە رۆڵێك دەگێرێت لەمەڕ سیاسەتێكی ت��ەن��دروس��ت؟ تاچەند لەگەڵ ئ��ەوەدای هونەر تەنیا بۆ هونەرە و بەرپرسیارەتیە كۆمەاڵیەتیەكەی چیە؟ ـ پێم وایە ئەو واڵتانەی كە لە پیشی پێشەوەن لە بواری سینەمادا و زۆرترین شاكاری سینەماییان پێشكەش بەجیهان ك��ردووە لەوانە":رووسیا، ئیتالیا ،فەرەنسا ،بەریتانیا و ...هتد) ،هەموویان: خاوەن ئەكادیمیا و ئەنستیتوی تایبەتیان هەبووە بەدریژایی مێژووی سینەما ،واتە یەكەم هەنگاو ئەوە بووە بۆیان كە چەند كەسێكی دڵسوز و پسپۆر كە هیچ پەیوندیكیان بەسیاسەتەوە نییە و لەڕوانگەی فكریەوە ئازاد و سەربەخون ،بەاڵم لەڕوانگەی سینەماییەوە لەئاستیكی زۆر بەرزدان دەبنە ئەندامی ئەو ئەنستیتویە .پاشان ئەو چەند كەسە لێكۆلینەوەی قوڵ دەكەن لە بارودۆخ و كەم و كۆڕیەكان و دوای هەندێك یاسای تایبەت كە هەمووی یاسای زانست و گۆنجاو بێت دابیندەكەن و دەیخەنە قوناغی جێبەجێكردنەوە كە ئەوە بۆ خۆی پرۆسەیەكی یەكجار هەستیار و پڕ بایەخە و كارەكانیان دەبنە سەرچاوەی هەرە گرنگ بۆ ئەوانەی دوای خۆیان دێن .لێرەدا من پێم وانیە كە دەرفەت هەبێت من لەوەاڵمی یەك پرسیارەدا
Roji_Wilat@yahoo.com
هەموو ئەو قوناخگەلە بدەمەوە ،بەاڵم ئەوە تەنیا یەكێك لەرێگا چارەكانە كە بەداخەوە لەالی ئێمە هەر بەگرنگی نازانین .ئەگەریش تەنانەت كۆپی بكەین وەك هەندێك ئیش كە تەنیا بۆ چاولێگەری دەكریت ،بە هۆی نەبوونی یاسای تایبەت و بەهۆی سیستەمی كێ ناسراوی كێیە و كێ خەڵكی كام شارە و لەكام گروپ و دەستەیە خراپی دەكەین و بەتەنیا خالێك كە گۆی نادەینێ ئەوەیە كە كێ تا ئەو ئاستە ئاكادمی و زانستیەی هەیە كە بتوانێت شیاوی ئەو پۆست و جێگایە بێت. سەرمایەكی تایبەت تەرخان دەكرێت كە ئەو سەرمایە لەرێگای ی��اس��اوە بە سیستەمێكی پێشكەوتوو دەخرێتە ب��وارەك��ەوە و ه��ەر بۆ چەونیەتی كەڵك وەرگرتن لەو سەرمایە یاسا دابین دەكریت. بێگۆمان هۆنەر كاریگەری هەیە لەسەر هەموو بوارەكانی ژیان لەوانە سیاسەت .زۆر بەكۆرتی، هونەر وات��ە پ���ەروەردە و پ���ەروەردە ،بنەمای چەونیەتی هەڵسوكەوتكردن و بیركردنەوەی ئەو مندااڵنەیە كە دوارۆژ دەبنە سیاسەتوان و چارەنووسی میللەتێك دەكەوێتە ژێر دەستیان .لە ئەورۆپا زۆرترین بینەرانی سینەما مندااڵنی تەمەن شەش بۆ شازدە ساڵن .هەر ئەم رێژەیە خۆی چەیمان پێ دەلێت؟. * بۆچی هونەرمەندانی كورد بەگشتی و بەتایبەت باشوری كوردستان ناتوانن بەرهەمی ب��اش پێشبخەن ،ئاخۆ ئەمە پەیوەندی بەوەوە نییە كە لە راستینەی كۆمەاڵیەتی خۆیان و شوناسی نەتەوەیی دوورن؟. ـ بەراستی من ریگا بەخۆم ن��ادەم بڵێم كە هۆنەرمەندانی ك��ورد ،یان باشوری كوردستان دوورن لە پێشخستن .من پێم وایە لە كوردستان وەك زۆربەی هەرە زۆری واڵتانی تری ناوچەكە پێویستمان بە ئیشكردنی زیاتر و قوڵبوونە و و رەچاوكردنی هەندێك ئیلمینەتی تایبەت هەیە بۆ بەرەو پێشچوونی زیاتر .دەكرێت بڵێین پێویستە كار بكرێت بۆ زیاتر (كالسە ،یان پۆلێن) كردنی زانیاریەكان تا گەنجەكان لە بنەڕەتەوە لەگەڵ هەموو هەنگاوێكیان خاڵە الوازەكانی ئیشەكانیان بخرێتە بەر باس و لێكۆلینەوەی وردتر و زیاتر. بێگۆمان هەرچی زیاتر وردبینەوە دەتوانین باشتر لە دوسیەكان ،لەوانە دوسیەی شوناس و گرنگی ئەو پرسە تێبگەین. * ه��ۆن��ەر و ش���ۆڕش چ��ەن��دە پەیوستن بەیەكەوە یان با بڵێین پەیوەندی هۆنەر و شۆڕش چۆن ڵكدەدەنەوە؟ ـ ه��ەروا كە وتم هۆنەر قورسایی خوی هەیە لەهەموو بوارەكانی ژیاندا لەوانە خەبات و شۆڕش و سەرخستنی ه��ەر نەتەوەیەك بۆ گەیشتن بەكۆمەڵگایەكی شارستانیانەی سەركەوتوو كە تێدا هەموو منداڵێك دەرفەتی ئەوەی پێ بدرێت تا
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
خاڵە بەهێزەكانی كەسایەتی خوی بناسێت و هەر لە منداڵییەوە لەجیاتی هەڵهاتن و دووركەوتنەوە لەقوتابخانە و ژیان بەسەربردن لە هەلومەرجێكی پڕ لەترس و دڵەڕاۆكێ و بینینی خوێن و دەست و القی بڕاو ،بتوانێت هۆنەر بناسێت و باوەڕی بەخۆی بێت و فێری ئ��ەوە بكرێت كە ئەوەی لەدڵ و مێشكیدایە داڕشتن و داهێنانی بۆ بكات. ئەمەش تەنیا ئەوكاتە دەكرێت كە هۆنەر یان النی كەم بەشێك لەهۆنەر ئیشی جددی بكات لەپێناو هوشیاركردنەوەی كۆمەڵگا و دروستكردنی دەرفەت بۆ ئەو كەسانەی بەهرەمەندن. * ت��ێ��روان��ی��ن��ی ب���ەرێ���زت���ان وەك كچە دەرهێنەرێكی كورد ،بۆ شۆرشی رۆژئاوای كوردستان چیە؟ ـ من پێم وایە ،هەر كەسێك كە بەخۆی دەڵێت مروڤ ناتوانێت لەئێستادا دڵ و بیر و هەستی تەنانەت بۆ چەركە ساتێك لەهەر " "24كاتژمێری رۆژ و ش��ەودا بەبێ بیركردنەوە و پشتگیری لەرۆژئاوا لێبدات ،رۆژئاوا كوردستانە و كوردستان هەر یەك لە ئێمەیە .كوردستان یەكێكە و نابێت ب��ەچ��ەوار و ه��ەر كەسێك ك��ەوا بیر نەكاتەوە و لەكردەوەشدا ه��ەوڵ بۆ یارمەتیدان رۆژئ��اوا نەدات ئەوا ئەستەمە مروڤ بێت و خاوەنی دڵ بێت و هەستی هەبێت .من هەوڵمداوە لەهەموو چاالكیەكانی پەیوەست ب��ەرۆژئ��اوا لە لەندەن بەشدار بم .یەكێك لەگەورەترین ئاواتەكانم ئەوەیە كە بتوانم فیلمێك دروستبكەم كە تێدا شۆڕشی كورد بەرجەستە بكەمەوە. * ب���ەدەر لەگۆڕەپانی ه��ۆن��ەر ل��ەراب��ردوو رێكخراوێكتان تایبەت بە ژنان دروستكرد لەمەر بەگژداچەونەوەی توندوتیژی لەسەر ژنان ،ئەم رێكخراوە ناوەندەكەی لەكوێ بوو ،ئایا ئێستاكەش چاالكە؟ ـ بەلێ راستە من چەن ساڵێك پێش ئێستا لەگەڵ كۆمەڵێك هاورێ رێكخراوێكمان بنیادنا، بەاڵم من زیاتر لە سێ ساڵە هیچ پەیوەندیەكم لەگەڵ ئەو رێكخراوەدا نەماوە چوون بۆم دەركەوت ئەوان نایانەویت كاری بنەڕەتی بكەن و بەهیچ شێوەیەك پشتگیری لەهۆنەر و هۆنەرمەند ناكەن و من ئەو پشتگیریە بەیەكێك لە بنەماكانی كاری مرۆڤدوستانە و شارستانیانە دەزانم. * بۆچی ژن��ان هەوڵنادەن لە دەرەوەی ئەقڵیەتی حیزبە پیاوساالرەكان ،خۆیان ببنە خاوەن ئێرادەی خۆیان و رێكخراوێك لەسەر بنەمای ناسنامەی راستەقینەی ژنان دابمەزرێنن؟ ـ لەراستیدا بۆ وەاڵمدانەوە ئەم پرسیارەی ئێوە دەبێت كۆمەڵێك تیكستی مێژویی و سیاسی و كۆمەالیەتی بخرێتە بەردەست و لیكۆلینەوەی ورد بكرێت لەسەر سایكۆلۆژی ژنان و كۆمەڵگا و چۆنیەتی پێكهاتەكانی خیزان ،پ��ەروەردە و
35چاوپێكەوتن
دەس��ەاڵت ،بەاڵم من زۆر بەكۆرتی تەنیا ئەوە دەڵێم كە بەداخەوە وەك هەر چاالكیەكیتر لەژیاندا چاالكی رێكخراوەیی پێویستی بەسەرچاوەی مادی هەیە و ئەگەر جوان سەرنج بدەین ژمارەی ئ��ەو ژنانەی كە نانئاوەری سەرەكی ژی��ان و خێزانەكەیانن زۆر كەمترە لە پیاوان ،هەر بویە ژن لەكۆمەلگای ئێمەدا هێشتا پاشكۆی هاوسەر و باوك و براكانیانن. لەكۆمەڵگای ئیمەدا تا ئیستا ژنێك لەشێوازی سیمۆن دوبۆڤوار لەدایكنەبووە ،ئێمە تەنانەت نوسینەكانی سیمۆنمان بۆ ناكرێت بەكوردی چە بگات بەوەی كە بیخوێنین و لێیان تێبگەین. ئەو كۆمەڵە ژنەی كە بۆ خۆ دەرخستن دروشمی دووب���ارە و س��ەدب��ارەك��راو دەدەن و بەكەڵك وەرگرتن لەنەهامەتی و چەوسانەوەی ژنانی كۆمەڵگا داماوەكەی ئێمە كاری رێكخراوەیان وەك هەموو كارەكانی تر ناشرین كردووە و كردویانەتە سەرچاوەیەكی ماددی بۆ قازانجی تایبەتی خۆیان زۆرتر زیان دەدەن لەژنان و لە كۆمەڵگا تا ئەوەی یارمەتی بگەێنن. كەواتە كاتێك ئێمە ژنی ئاگا و لێهاتوو و خاوەن هزر و بیری پێشكەوتوو و بەمانای راستەقینە ئازادمان نییە چۆن دەتوانین رێكخراوەی ئازاد، سەربەخۆ و لە دەرەوەی حیزبمان هەبێت .لە سی ساڵی رابردوودا ئەو ژنانەی دروشمی رەنگینی الیەنگری لەمافی مروڤ و لە ژنانیان دەوتەوە بۆ چی نەیانتوانیوە لەهەر گەرەكێكدا دە ژن وا پێبگەێنن كە بتوانن ناوەكانیان رابگەینن و هەمووان بیانناسین و جێگەی دەستیان دیار بیت لەبوارە هەستیارەكاندا .ئەمەش خەتای دەسەاڵتە؟ ئایا دەسەاڵت هاتووە ،دەستی ژنانی بەناو هوشیاری
پێم وایە ،هەر كەسێك كە بەخۆی دەڵێت مروڤ ناتوانێت لەئێستادا دڵ و بیر و هەستی تەنانەت بۆ چەركە ساتێك لەهەر " "24كاتژمێری رۆژ و شەودا بەبێ بیركردنەوە و پشتگیریلەرۆژئاوالێبدات .......... لە واڵتێكی پیشكەوتوو وەك بەریتانیا لەهەر سەد دەرهێنەریسینەمایی تەنیا حەوت دەرهێنەر ژنن، واتە" ،"%7ئەم ریژەیە لەروانگەی رێكخراوەكانی مافی مروڤ و مافی ژنان لەبەریتانیادا بەریژەیەكی ترسناك ناوی لێدەبرێت
چاوپێكەوتن 36
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
Roji_Wilat@yahoo.com
لەهەموو كۆمەڵگایەكدا سینەماكار و هۆنەرمەند بەردەوام هەوڵئەدات كاریگەری لەسەر كەلتور و سیاسەت و كۆمەڵگاكەی هەبێ .بۆ ئەوە بتوانین كاریگەری پۆزیتڤ و بەهیز دروستبكەین دەبێت خاوەنی هزرێكی بەتوانا بین ،هزر و بیرێك كە ئاگادار بێت لەهەموو برگەكان و لەال بەال و لە تۆێ بەتۆێی هەموو ئەوەی كە لە مێژووی سینەمادا روویداوە و لەوەش كە ئەمڕۆ روو ئەدات و بۆچی روویداوە بەستووە و ناهێڵێت ژنی بەتوانا پ��ەروەردە بكەن؟ ئایا پێویست بەیەك دۆالر دەكات ئەگەر ئەمانەی دەم لەمافی ژنان ئەدەن بڕۆن لەناو گەڕەك و كۆالن و الدێیە دووركەوتووەكاندا ژنی بەتوانا پەروەردە بكەن كە من دڵنیام نەك دە ژن ،بەهەزاران لەو رۆڵە بلیمەت و تایبەتگەلمانە هەیە كە رۆژان��ە دەكەونە بەر شەق و شاپ و چەقوی پیاوان .رۆژانە هەر رێژەی رێكخراوەی ژنان زیاد دەكات و كەچی رێژەی توندوتیژی دژ بەژنان زیاتر دەك��ات .خۆزگە هەموو ئەو رێكخراوەگەلە دەرگاكانیان داخەن و ئەو بوودجە كە سەرفی ئەوان دەبێت بكرێتە سەرفی دوو پرۆژە كە سوود بەژنان بگەینێت .پرۆژە زۆرە و ئەگەر پیویست بێت دەكرێت بخرێنەروو. * ل��ە ك��ۆت��ای��دا دەت��وان��ی��ن پێمان بڵی
سەرقاڵی چە پرۆژەیەكی هۆنەریت؟ و بیرتان لەوە نەكردۆدەتە ئەو شۆرشەی لە رۆژئاوای كوردستان هەیە بیكەنە كورتە فیلمێكی سینەمایی و سەرنجی جیهان رابكێشن؟ ـ بەدریژایی ئەم وەالمانە و لەهەر شۆنێك كە نوسینێكی من چاپكراوە ،من ئەوەم وتووە كە پرۆژە و دەرهێنانی فیلم پیویستی بەسەرمایەیە. من زیاتر لە شانزە ساڵە لەبوواری سینەمادا ئیش دەكەم ،بەاڵم تا ئەم ساتە وەختە هیچ الیەن و كەس و دام و دەزگایەك تەنانەت یەك دۆالر یارمەتی بە پرۆژەكانی منی نەداوە ،هەر بویە هەر پرۆژەی كۆرت و بچوكم بۆ جێبەجێكراوە .لەم ساالنەدا پرۆژە و فیلمنامە و داخوازنامەم بەهەموو الیەنەكان لە بەرێوبەرایەتی سینەما و روشنبیری حكومەتی هەریم و تەنانەت حزبەكانی رۆژهەاڵت داوە و هەموویان وتوویانە بەسەر چاو "هەرچی
بەئیمە بكرێت لەخزمەتداین" و بەاڵم لە كۆتاییدا ت��ەن��ان��ەت الی��ان ق��ورس ب��ووە ك��ە پشتگیری لۆجیستیكیم لێبكەن چە بگات بەوەی یەك دۆالر بەهیچ پرۆژەیەكم بدەن .من لەئێستادا ناشرینترین رەستەی كوردی لەالم ئەمەیە"بەسەر چاو هەرچی بە ئێمە بكرێت ،لەخزمەتداین" و هیوادارم ئەو رەستەیە ،لە كەلتوری زمانی كوردیدا بسرێتەوە چون بەراستی بووەتە هوكاری داڕمانی ئەخالقی راستگۆیانە لە كۆمەلگای بەناو روشنبیری ئێمەدا. من سیناریۆیەكم بۆ كورتە فیلمێك نووسیوە و هەروەها سیناریۆیەكیشم ئامادەیە بۆ فیلمێكی درێژ ،بەاڵم تا ئەم ساتەوەختە هیچ هیوایەك بۆ ئەوەی بكەونە بواری بەرهەمهێنانەوە بەدی ناكەم و ه��ی��وادارم بەهۆی موعجیزەیەكەوە بتوانم بودجەیان بۆ پەیدا بكەم و كاری دەرهێنانیان بۆ بكەم.
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
37
ژنان
باوان سەردەشتی؛
ژنان لەباشوری كوردستان بەنیسبەت باكور و رۆژئاوا لەشۆناسی خۆیان بەدوورن تەفسیری هەندێك لەژنان بۆ مافەكانیان "سەرئێشە"یە لە دیمانەیەكی تایبەت بە گۆڤاری"رۆژی واڵت" ل��ە واڵت���ی ب��ەری��ت��ان��ی��ا ل��ە ش��اری "شەفێڵد كچە گەنجی كورد و خوێندكار و چاالكڤان لە بواری كۆمەڵگەی مەدەنی و كاروباری ژنان "باوان سەردەشتی" لەمەڕ پرسی ژن��ان و ئ��ەو كێشانەی بەرۆكی ژنانی باشوری كوردستانی گرتووتەوە دەڵێت":رۆژ نییە لەباشوری كوردستان ه��ەواڵ��ی ژن كوشتن ،ژن سوتاندن و ت��ەج��اوزم��ان ب��ەر گ��وێ ن��ەك��ەوێ��ت ،بە داخەوە نە لە ڕێگای میدیاكانەوە و نە بە رێگای خوێندنگاكانەوە هیچ هەوڵێك بۆ چ��ارەس��ەری ئ��ەو كێشەیە نادرێت". س��ەردەش��ت��ی ه��ەروەه��ا دەڵ��ێ��ت":ب��ەپ��ێ لێكۆڵینەوەكان و ئەنجامەكان دەركەت كە هێزی ج��ەوه��ەری ژن لە رۆژئ���اوا و باكور چەندە بە هێزە ،باشە بۆچی ژنانی باشور كەڵك لە شێوازی خۆ رێكخستن كردن و هێزی فكری وان وەرنەگرێت. بۆ چی دەبێت هەوڵی تێگەیشتن لە فەلسەفەیەك كە بناغەكانی لە سەر هێزی ج��ەوه��ەری ژن��ە ن��ەدرێ��ت ،ژنانی باشوریش دەتوانن ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و خۆیان پ��ەروەردە بكەن" .هاوكاتیش ب���اوان س��ەردەش��ت��ی دەڵێتیش":یاسا هەمواركراوەكەی خۆپێشاندانەكانیش ل��ەپ��ەرل��ەم��ان��ی ه��ەرێ��م��ی ك��وردس��ت��ان بەفەرمی كردنی دژكردەوەكان دژ بەژن و ئازادیخوازانە ،ئێمە دیتمان لە ڕۆژی هەشتی م���ارس چ��ۆن پ��ەالم��اری سەر ژناندرا".
ئا /بەهرۆز حسین * خوێندنەوەی ئێوە لەم كاتەدا بۆ دۆخی ژنان لەباشوری كوردستان چیە؟ یان با بڵێن رەوشی هەنۆكەیی ژنان لە باشوری كوردستاندا چۆن دەبینن؟. ـ لەئێستادا رەوشی ژنان لەباشوری كوردستان بەڕای من لەرەشترین قۆناخی خۆیداایە كەژیانی، ژنانی باشور تێدا دەژین و بە سەریدا تێدەپەڕن. رۆژ نییە هەواڵی ژن كوشتن ،ژن سوتاندن و تەجاوزمان بەر گوێ نەكەوێت .تەنانەت لە هێندێك حاڵەتدا كار دەگاتە لێدان و كوشتنی دایك بە دەستی منداڵە نێرینەكەیانەوە .مێر مندااڵن هەر لە تەمەنی بچوك وا ڕاهاتون كە ئەوان خاوەن و پارێزەری وانن و تەنیا وەكو ناموس چاو لە ژنان دەكرێت .ئەوە لە كاتێكدایە كە هیچ بەربەستێك لەبەردەم پیاواندا نییە و دەتوانن بە دڵی خۆیان
پێشنیار دەكەم ئەو ژنانەی لەناو خوێندنگاكاندان سەنتەری لێكۆڵینەوە لەسەر بوارە جیاجیاكانی پەیوەندیدار بە ژن دروستبكەن. هەوڵبدرێت لە بیرۆكە جیاوازیەكانی سەر ژنان وەكو فێمینیستەكان، ئاپۆییزم و بیرۆكەكانی تر كەڵك وەربگیردرێت .......... ئەوەی كە ئێستا وەكو چاالكی ژنان لەناو سێ پارتە سەرەكیەكەی باشور جێدەگرن زیاتر نمایەشیە و نەكەوتۆتە بواری ڕێخستنی لە ئاستی فكری ،ئایدیۆلۆژیكی و ئۆرگانیەوە
ژنان
38
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
چی دەخوازن بكەن؛ چونكە ئەوان "ناموس"ی كەس نین .خوێندنەوەیەكی زۆر تایبەت بۆ وشەی "ناموس" هەیە و بە هەمووو ڕێگایەك ئەو كەلتورە لەناو كۆمەڵگادا زیاتر پەرەی پێ دەدرێ .بە داخەوە نە لە ڕێگای میدیاكانەوە ،نە بە رێگای خوێندنگاكانەوە و نە بە رێگای ترەوە نەك هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە نادرێت؛ بەڵكو لە زۆر شوێندا تێكەڵ بە ئایین و داب و نەریت دەكرێت و لە هیچ شوێنێكیش دژی ئەو هەمووو كارەساتە ،دژەكردەوەیەكی شیاو دەست پێ ناكات .وا وێ دەچێت یان ئەو كێشانە لەناو كۆمەڵگای باشوردا جێكەوتبن یان كۆمەڵگا لە ئەو پەڕی بێ خەبەریدا بژیت و یانیش كۆمەڵگا ئەوە بە بەشێك لە داب و نەریت و ئایین بزانێت و بە تەواوی مێژوی خۆی لە بیر كردبێت و ژنانیش بە هەمانشێوە. * ك���ورد ل��ە ب��اش��وری ك��وردس��ت��ان خ��اون ئەزمونێكی حكومەتداریە ،ژنان لەكوێ ئەم ئەزمونەدا جێ دەگرن؟ بۆچی وەكو ئیرادەیەكی راستەقینەی ژنان سەیری ئەم ماتەوزەیە ناكرێ؟. ـ لەوانەیە بیر و ڕای من لەگەڵ هی ئێوە جیاواز بێت سەبارەت بە وشە و یان شێوازی "حكومەتداری" لە باشور ،بەاڵم با لە باسەكە دوور نەبمەوە ،باشور بۆتە بە شێوازێك لە حوكمڕانی عەشیرەیی و شێوازی كالسیكی دوو حیزبی كە بۆتە شێوازێك بۆ ڕەقابت بە سەر دەسەاڵتەوە كە ئەوە دەتوانێت رێگا لەبەردەم
ژنان ئاستەم بكات؛ چونكە یان دەبێت بەشێك بن لەو حیزبانە و یانیش زۆر بە هێز بن كە لە دەرەی ئەو هێزانە بتوانن خۆ رێكخەن .بەشێكی تر لە كێشەكە ئەوەیە كە شیوازی دروستبوونی ئەو هێزانەیە كە لە دەس��ەاڵت��دان ،بەداخەوە عەقڵیەتی پیاوساالری زۆر لە ناویاندا باوە و ژن تەنیا لە چوارچێوەی ماڵدا دەبینین .ئەگەر چی ناكرێت خەبات و دڵسۆزی ئەو ژنە شەهیدانە و یا ئەو ژنە تێكۆشەرانەی كە ئێستاش لەخەباتدان لەبەر چاو نەگیردرێت؛ بەاڵم عەقڵیەتی گشتی ڕێخراوەكە هەر لەو ئاستەدا بووە كە هەوڵدان بۆ ژن نەكات .هیچ كات نەیانتوانی و یانیش دەتوانم بڵێم نایانەوێت هێزێكی ژنانی ئازاد و سەربەخۆ كە ژن ئیفادە بكات دروست ببێیت .ئەوەی كە ئێستا وەكو چاالكی ژنان لەناو سێ پارتە سەرەكیەكەی باشور جێدەگرن زیاتر نمایەشیە و نەكەوتۆتە بواری ڕێخستنی لە ئاستی فكری ،ئایدیۆلۆژیكی و ئۆرگانیەوە .لە الیەكی دیكەش كاتێك كە چاو لە ئەو ژنانە دەكەی كە لە سیاسەت بەدورن ،مرۆڤ، نائاگاهیەكی زۆر سەبارەت بە دۆخ��ی ژن��ان و بیروباوەری تێكۆشەرانی ژن بۆ مافی ژن دەبینێت و بێ هەڵوێستی و بێ ئەهەمیەتی وان مرۆڤ توشی سەرسوڕمان دەك��ات .هەڵبەت من ئەوە وەكو ڕەخنە ڕوبەڕوی ئەو ژنانە ناكەمەوە؛ بەڵكو ئەوە وەكو ڕەخنە بەرەوڕووی چاالكانی بواری ژنان دەكەمەوە .جێ نەگرتنی ژنان لەناو حكومەتداری بە بڕوای من شتیك نییە تایبەت بێت بە باشوری كوردستان؛ بەڵكو لە واڵتە پێشكەوتوەكانیش ڕێژەی ژن لە بواری حكومی و ڕێوەبەریدا زۆر
Roji_Wilat@yahoo.com
لە ئاستێكی خوار دایە؛ بەاڵم لە موقایسە لەگەل باكور و رۆژئاوا بەراستی بەشداری ژنان زۆر زۆر نزمە. * ئاخۆ ئە هۆكارە بەچیەوە گرێدەدەن، لێرەدا ناكارایی ژن��ان خۆیانن ،یان ئەو عەقڵیەتەیە كە لە كۆمەڵگەی باشوری كوردستان بااڵدەستە؟. ـ دەتوانم بڵێم هەردوكیان هۆكارەن لەئێستادا. ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژویەكی دوور دەبینین كە لە دەسپێكدا هێزی پاوانخواز بوو كە دەستی بە سەر ژندا گرت و ئەگەر چی بەرەورووی خۆڕاگری و هێزی ژن بووە ،بەاڵم لە ئاكامدا تا ڕادەیەكی زۆر توانی وەكو مۆڵكێك داگیری بكات و خۆی و ویستەكانی خۆی بە سەریدا زاڵ بكات .بە بڕوای من ئەوەی كە بۆ چی ژن نەیتوانی لە ئاستێكی ب��ەرف��راوان لە بەرامبەر هەڕەشەی عەقڵیەتی پیاوساالری ڕاوەستێت دەتوانێت ببێتە بەشێك لە زانستە كۆمەاڵیەتیەكان و پشكنینی بۆ بكرێت. ئەوەی كە لە ئێستادا لە ئارادایە دەتوانێت زۆر و كەم پەیوەندی بەو مێژوەوە هەبێت .لە الیەكی تریش زاڵبوونی كەلتوری عەرەب و داگیركردنی كوردستانیش بووە بە بەشێك لە كێشەكە .ئەگەر چی لەوانەیە ئەو پرسیارە بێتە پێش كە باشوری كوردستان دوو دەهەیە كە ئازادە ،بەاڵم مەبەست لێرە هێزی فكری داگیركەرە كە لە باشور باش جێی خۆی كردۆتەوە .عەقڵیەتی پیاوساالری و دەسەاڵتخوازی ،وەكو هێزێك بۆ لە ژێر دەست گرتنی ژن��ان هەمووو پێداویستیەكانی لەبەر
Roji_Wilat@yahoo.com
دەستدایە و زۆر بە ئاسانی توانیویانە ژنان بە هێندێك مەسائیلی وەكو خۆ رازاندنەوە و مۆد و نێو ماڵ و پارە و هێندێك شتی زۆر سەرەكی سەرقاڵ بكەن و ئەگەریش پرسیار لەو ژنانە بكەی كە بۆ هەمووو ژیانینان بۆتە ئەو شتە بچكۆالنە، دەڵێن كە "مەجبور نین خۆیان بخەنە زەحمەتی و وەدوای ئەو سەرئێشەیە بكەون" لێرەدا دیارە تەفسیری وان بۆ مافی ژن وەكو "سەرئێشە"یە، وەكو شتێك بڵێی قەبوڵی داگیركاریان كردوە و رازین .بە دڵنیایەوە ئەوەش لە بەرژەوەندی پیاوساالری و سیستەمەكەیدایە ،لە الیەكی تر مندااڵن ،بە تایبەت مێر مندااڵن .هەر لە تەمەنی بچوك فێر دەكرێن كە شێوازی هەلسوكەوتی كچان زەعیفانەیە و بە هەمووو جۆرێك هەوڵدەدرێت كە فكری منداڵ بەوەیەوە مەشغوڵ بكرێت كە وەكو "پیاوێك" هەڵسوكەوت بكات و فكری كچانیش بە كاری ماڵەوە مەشغوڵ دەكرێت .بۆ نمونە بۆ منداڵی كوڕ ئۆتۆمبێل ،تفنگ و شمشیری بۆ دەكڕن و بۆ منداڵی كچیش بوكە شوشە ،وەسایلی چێشتخانە و ناوماڵ دەكڕن .بەشێكی دیكە لە كێشەكە ئەوەیە كە مینبەری مەزگەوتەكانیش زۆر كات دژی ژن بەكار دێت و باس لەوە دەكرێت كە ژنان وەكو پیاو عاقڵ نین و یا ژنانن كە پیاوان توشی گوناە دەكەن و بۆ ئەو مەبەستەش زۆرجار نمونەی داستانی ئادم و حەوا دێننەوە .یەعنی لە الیەك ژنانیان وەكو مۆدێل رازاندۆتەوە و لە الیەكی ترەوە بانگەشەی ئەوەی دەكەن كە ژنانن هۆكاری گوناهن و كۆشتنیشیان وەك��و تەنبێكردنێكی ئاسایی دەبینن .زۆر شتی دیكە هەیە كە زۆر ڕاح��ەت لەناو كۆمەڵگادا جێكەوتووە و بۆتە عەقڵیەتی ژن ستیزی لەناو كۆمەڵگای باشوردا .لە الكی ترەوە لەناو ئەو هەمووو كێشانەدا هەتا ئێستا هەڵوێستێكی شیاو لە لەیان ژنانەوە نەدراوەتەوە. هێندێك كەس هەن كە چاالكن ،بەاڵم زۆرجار تەنیا بە یەك نوقتەوە دەنوسێن و هەمووو شتەكان وەكو یەك سەیر ناكەن .بۆ نمونە ئەگەر چی دین بۆتە سەنگەرێك بۆ خۆ پەڕاندنەوەی زۆربەی ئەو كێشانە ،بەاڵم تەنیا دین نابێتە گرفت و زۆر شتی تریش هەیە كە دەبێت زیاتر تیشكی بخرێتە سەر. * لەكاتی دۆخ���ە ه��ەس��ت��ی��ارەك��ان ،ژن��ان بەشێكن لە كۆمەڵگا ،بەشێكن لە پرۆسەی سیاسی هەڵبژاردن و ئێستاش دەوڵەت، ب��ەاڵم لە راستیدا ژن��ان لە گەیشتن بە مافەكانیان زۆر دوورن ،ئاخۆ دەبێ ژنان چی بكەن؟. ـ هەروەكو پێشتر ئاماژەم پێدا ژنان بەشێكی زۆر لە مێژوی خۆیان لە دەستداوە و یان لە بیریان كردوە و نامۆن بەشۆناسی خۆیان وەكو میللەتێك. پیویستە پێش هەمووو شتێك لەوە ئاگادار ببنەوە كە كێن و چین و بۆچی دەبێت خەبات بكەن. پێویستە خۆیان وەك��و بەشێك لە پرۆسەی سیاسی واڵتەكەیان ببینن؛ چونكە هەمووو یاسا و پرۆسەكان زۆر یان كەم كاریگەریان لەسەر ماف و ژیانی ژنان هەیە .هەر وەك دیتمان یاسای فرە ژنی ،ناردنی خوێندكار بۆ دەرەوە ،نەدانی موچە و زۆر شتی تر كاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی ژنان هەبووە و دەبێت .بە بڕوای من
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
پێویستە پێش هەمووو شتێك هۆشیاری تەواو لەسەر ماف و ژیانی ژنان بدرێت و زۆر زۆر بە پێویستی دەزان��م جارێكی تر وات��ای ئ��ازادی و مافخوازی شی بكرێتەوە؛ چونكە بەداخەوە لە زۆر شوێندا ئازادی لەگەڵ بێ بەند و باری (بەڕەاڵیی) تێكەڵ كراوە .پێویستە ژنان پیاوان دڵنیا بكەنەوە كە ئ��ازادی و تێكۆشانی ژن��ان دەبێتە مایەی ئازادی ،لێهاتویی نەوەی دوارۆژ و ژیانێكی خۆشتر و بەختەوەرتر .بەداخەوە كێشەیەك كە لەناو هێندێك لە ژنانی فێمێنیست دەبینرێت ئەوەیە كە هەمووو تاوانەكان دەخەنە سەر ملی پیاو و لە هەوڵی ئ��ەوەدان كە ژنان بە تەنیا كێشەكانیان چارەسەر كەن .یەعنی ئەو هەڵەیەی كە پیاو دەیكات ئەوانیش دوپاتی دەكەنەوە .لە مەسەلەی پیاوساالری ،پیاو خۆی بە بنەمای هەمووو شتێك دەگرێت لەو مەسەلەیەشدا ژنان تەنیا خۆیان لەبەرچاو دەگرن ،بەاڵم ئێمە لە كۆمەڵگایەك دایین كە نیوی پیاوە و ئەگەر چی پیاوساالری زەربەی زۆری لە ژن داوە ،بەاڵم راستەوخۆ و ناراستەوخۆ كاریگەری نەرێنی لەسەر پیاوانیش هەبوە .بۆیە چەندە ژنان خۆیان پێشخەن ،پێویستە ئەوەندەش هەوڵ بۆ هۆشیاركردنەوەی پیاوان بدەن .بە بڕوای من پێویستە سەنتەری لێكۆڵینەوە بكرێنەوە لەسەر مێژوو ،ژیان و سایكۆلۆژی ژنان و هەروەها لە قۆناغە سەرەتاییەكانی مەكتەبەكاندا باس لە خۆشەویستی دایك ،ڕێز گرتن لە دایك و هەروەها ژن بكرێت بۆ ئەوەی ئەو كاریگەریە نەرێنیانەی كە كۆمەڵگا دەرخ��واردی مندااڵنی دەدات هێدی هێدی ڕێشەكەش بێت .لە الیەكی تر بە بڕوای من پێویستە ژنانی شاعیر زیاتر هەوڵبدەن بۆ وتنەوەی شێعر بۆ پێشكەوتنی ژنان و بە هەمووو شێوەیەك هەوڵی دوور خستنەوەی كۆمەڵگا لە شێعر بۆ بەژن و بااڵی ژن و رازاندنەوەی وەكو كااڵیەكی جنسی بدەن ،پێویستە داڕشتنەوەی فەرهەنگی ئەدەبیش بكرێت .پێویستە ژنان لە هەمووو بوارەكان خۆ رێكخەن نەك تەنیا لە بواری زانستی؛ بەڵكو لە بواری هونەری ،ئەدەبی ،شانۆ، وەرزش و كێبڕكێدا خۆیان پێش بخەن بۆ ئەوەش پێشنیاری من بۆ دایكانە كە منداڵە كچەكانیان بۆ ئەو بوارانە زیاتر ڕاكێشكەن و هانیان بدەن. * ج���ی���اوازی ت��ێ��ك��ۆش��ان��ی ئ��ازادی��خ��وازی ژن��ان لە نێوان باكور ،باشور ،رۆژئ��اوای كوردستاندا چۆن دەبینی؟ یان با بڵێن خاڵە سەرەكییەكانی ئەم جیاوازیانە لەچیدان؟. ـ ئەوەی كە دەبینرێت خەباتی ژنان لە رۆژئاوا و باكور زۆر زۆر بە هێزە و هێزی جەوهەری ژن لە ئاستێكی زۆر بەرز دایە نەك تەنیا بە نسبەت بە باشور؛ بەڵكو بە نەسبەت هەموو دونیا لەپێشە. بەشداری ژنان لە ناو ڕێكخراوە سیاسیەكان ،لە ناو بەرەكانی شەڕ و هەروەها وەكو هێزێكی سەربەخۆ، باس لە فكرێكی نوێ دەكات كە لە دونیادا وێنەی نییە .ژنان لە باكور گەیشتنە ئاستی ناساندن لە دونیادا ،ئیدی هەموو كەس لەیال زانا ،گوڵتەن كشاناك ،پەروین بوڵدان و ...هتد دەناسێت. ئەگەر چی لە باشوریش كەسایەتی تێكۆشەر و بە جەرگی وەكو لەیال قاسم و نەجیبە عومەر هەیە ،ب��ەاڵم تەنانەت كوردەكانی پارچەكانی
39
ژنان
تریش زۆر نایناسن .ئەوە باس لە ئاستی خەبات و تێكۆشان و بەردەوام بوون و سووربوونی ژنان لە باكور دەكات كە لە باشور نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە .لە رۆژئاواش ئیدی ژنان بوونە هێزێك كە نەك پیاوانی ناو كۆمەڵگا؛ بەڵكو هێزێكی وەكو داعیشیش (كە بە هەموو دونیا) پشتیوانی لێ دەكرێت ناتوانێت لە بەرامبەریاندا ڕاوەستێت. ئیدی ژنان لەوێ قۆناغی خۆسوتاندن و خۆكوشتن و الوازیان تێپەڕاندوە (ئەگەر چی بنەبڕ نەبووە)، بەاڵم گەیشتونە هەموو مەیدانەكانی كۆمەڵگا .بۆ نمونە سیستەمی هاوسەرۆكی لە یەكەم قۆناغدا عەمەلی كرا .هەروەها ڕێكخراوی سەربەخۆی ژنان هەیە كە ژن خۆی ڕێوەبەری دەك��ات .بۆ نمونە ڕێكخراوی سارا كە نە تەنیا ژنی كورد؛ بەڵكو ژنی نەتەوەكانی تریش لە خۆی دەگرێت. پرۆژەی مافی ژنان كە سێ مانگ پێش ئێستا لە ()٢٥ی فێوریەی ( ،)٢٠١٤كۆمیتەی یاسایی ژن��ان كە پێكهاتبوون لە ( )٢٥ئ��ەن��دام ،لە ڕاپۆرتێكدا كە بۆ ئین ئار تی ڕایگەیانگەیاندبوو، تێیدا باس لە ( )٣٩خاڵی پێشنیاری سەبارەت بە مەسەلەی ژنان دەكات .بە پێی ئەو ڕاپۆرتە لەو پێشنیازنامەدا ،یەكسانی نێوان ژن و پیاو بە ئەساس دەگیرێت و پێش بە هەموو ئەو یاسا و كەلتورانە دەگیردرێت كە دژ بە ژن ئەنجام دەدرێ��ن .بۆ نمونە قەدەخەكردنی ماددەكانی زەواجی زۆرە ملی ،ژن بە ژن ،شیربەها .هەروەها لە دۆخی جیابونەوەی ژن و پیاودا ماددەی یاسایی سەبارەت بە یەكسانی دابەشكردنی میرات و مۆڵك و ماڵ جێگیركراوە .لە ناو پێشنیازنامەكەدا س��ەرەن��ج خ��راوەت��ە س��ەر یەكسانی م��اددەك��ان دەربارەی نوێنەرایەتی ژنان ،یەكسانی لەناو ژیان و كاری دەرەوەدا ،بەڕێوەبەرایەتی و دادگاكاندا. بۆ سەرجەم دەستگاكان بەڕێوەبەری هاوبەش یان هاوسەرۆكایەتی پێشنیاز كراوە .خاڵێكیش لەسەر كۆتای رەگەزی لە سەدا ( )٤٠لە خۆ دەگرێت. ئەوە لە كاتێكدایە كە لە پەرلەمانی باشور فرە ژنی یاسایی كراوە و تەنانەت هێندێك ژنیش دەنگیان پێ داوە .بە كەمێك تێڕامان لەو دوو بەشەی كوردستان دەردەكەوێت كە رۆژئاوای كوردستان كە لەسەر فكری ئاپۆییزمدا خۆی ڕێكخستوە تا چ ئاستێك مەسەلەی ژن بە گرنگ دەزانێت. * كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان جارێكی تر پێكهات ،بەاڵم الیەنەكان تەنها یەك ژنیان بۆ پۆستە وەزاریەكان دانا ،ئەمە چۆن دەبینی؟ ئایا ئەمە پاشاگەردانیەك نییە لەپرسی ژنان؟. ـ وێ دەچێ كە لە ئاستی نزمدا كێشەیان نەبێت ژن بەشدار بێت ،بەاڵم كە دەگاتە ئاستی بەرز، یان رێگە لە بەردەم ژنان دەگیردرێت یانیش دەڵێن ژنان خۆیان نەگەیشتونە ئەو ئاستە كە ئەوە زۆر لەگەڵ مەنتێقدا جور دەرنایات؛ چونكە ناكرێت بڵێین لە كۆمەڵگایەكی پێنج میلیۆنی تەنیا یەك ژن هەیە كە لە كابینەدا بەشدار بێت .نمونەیەكی ئاشكەرا "نەجیبە عومەر"ە كە بە هیچ شێوەیەك میدیا و پەرلەمان تیشك ناخاتە سەر ئەو ژنە تێكۆشەرە .دیارە ناعەداڵەتیەكی یەكجار زۆر لە بەرامبەر ژندا هەیە .لە الیەكی تریش كێشەی فكری
ژنان
40
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
هەیە كە ژن وەكو "زەعیفە" دەبینرێت ،ژن تەنیا لە چوارچێوەی ماڵەوە خوالسە"كورت" كراوەتەوە و ه��ەروەك گوتیشم زۆرینەی ژنانیش ئەوەیان قەبوڵكردوە .عەقڵیەتی حیزبایەتی لە ناو باشوری كوردستان شێوازێكی كالسیكی پیاوساالرانەی لەبەر گرتووە و ئەو شێوازە بۆ ماوەی چەند دەهەیە بۆتە داب و نەریتی ناو كۆمەڵگاش .لە الیەكی دیكەش ژنانی دەرەوەی حیزب زۆر الوازن و هیچ دەنگێكیان نییە ،دەتوانم بڵێم هێزی حیزبەكان كۆمەڵگایان مۆنۆپۆل ك��ردوە و هیچ دەنگێك لەدەرەی ئەوان ناتوانێت سەركەوێت ،بۆ ئەوەش هەموو دەرفەت و ئیمكاناتێكیان لە دەستدا هەبووە و هەیە .بۆ نمونە لە هێندێك شوێندا بواری ئابوری زۆر دەرفەتی بۆ رەخساندون لە هێندێك بواری تریش لە رێگای دینەوە هەوڵی لە مەیدان دەركردنی ژنانی دەرەی حیزبەكان دەدەن .من باسی ژنانی دەرەوەی حیزبەكان (حیزبە دەسەاڵتدارەكان) دەكەم؛ چونكە تەنیا ژنانی ناو ئەو حیزبانە دەنگیان هەیە و ئەوە چەند دەهەیەكە دەرفەتیان هەبووە و بەاڵم رەوشی ژنان نەك هەر بەرەو باشتربوون نەچووە؛ بەڵكو گەیشتۆتە ئاستێكی هەرە مەترسیدار .ئەگەر لە بواری فكریش لەبەرچاو بگرین دەبینین كە ئەوەی كە گرنگی پێ نەدراوە بەشی فێمێنیستی و بە رێكخستن كردنی ژنانە .هەتاكو ئێستاكەش رێكخستنێكی تایبەت بە ژنان بوونی نییە و هیچ الیەنێكی حقوقی و ئیداری نییە كە تایبەت بە ژنان بێت .تەنانەت راگەیەندنەكانیش زۆر لەو ب��وارەدا الوازن .ئەمەش لەپاشاگەردانی زیاتر شتێك نییە بۆ پرسی ژنان. * خوێندنەوەی بەرێزتان لەمەر ئەو ژنانەی ئێستا لە ناو پەرلەمان و ئەوانەشی لە ناو حزبەكاندا چیە؟ ـ بە هۆی ئەوەی كە من لەنێو هەرێمی باشوری كوردستاندا ناژیم و لەگەڵ ئەو كەسانە كەمتر تێكەاڵویم هەیە ،بەاڵم بە پێی هەڵوێستەكان لەمەڕ كێشە و مۆشكیلەكانی ژنان ،مرۆڤ دەتوانێت ببینێت كە هەڵوێستێكی شیاوی و گونجاو لەوان نابینرێت بۆیە ناتوانم زۆر جیاوازی ببینم. * ئ��ەو هۆكارانە چین كە ژن��ان لە باشوری كوردستاندا ناتوانن خاوەن دامەزراوەیەكی گشتی تایبەت بە ژنان بن ،وەك حزبی ژنان ،بزوتنەوەی ژنان كە هەموو ژنان لە خۆ بگرێت؟. ـ یەكەمیان وت��م كە هێز و دەس��ەاڵت لە ناو حیزبەكاندا مۆنۆپۆل(قورخ) كراوە و ژنان زیاتر بە ئایدیۆلۆژیای حیزبی كالسیك تاوەكو ژنی مافخوازی ناو كۆمەڵگا بن تەماشای مەسەلەكان دەكەن .یەعنی ژنانێكی سەربەخۆ نین كە بتوانن كار و چاالكیەكانیان تەنیا تایبەت بكەن بە ژنانەوە. ئەگەر لە ب��واری مێژوویەوەش سەیری بكەین الیەنێكی دیكە ،كێشەی فكری و ئایدیۆلۆژیكیە، ئەوە پێنج هەزار ساڵە بە هەموو ڕێگایەكدا هەوڵی بە كۆیلە كردنی ژنان دەدرێت .بە رێگای ئابوری، دین ،كەلتور ،تەنانەت شێعر و ئەدەبیاتیش ژنان بەردەوام رۆبەروی هێرشن .لە دەسپێكدا ژنان لە بواری ئابوریەوە بێ هێز دەكەن ،هەر كەسێكیش لە بواری ئابوریەوە بێ هێز بوو ،لە بوراەكانی
ئەوەی كە دەبینرێت خەباتی ژنان لە رۆژئاوا و باكور زۆر زۆر بە هێزە و هێزی جەوهەری ژن لە ئاستێكی زۆر بەرز دایە نەك تەنیا بە نسبەت بە باشور؛ بەڵكو بە نەسبەت هەموو دونیا لەپێشە .لە رۆژئاوا ئیدی ژنان بوونەتە هێزێك كە نەك پیاوانی ناو كۆمەڵگا؛ بەڵكو هێزێكی وەكو داعیشیش كە هەموو دونیا پشتیوانی لێ دەكات ناتوانێت لە بەرامبەریاندا ڕاوەستێت تریشدا ناتوانێت زۆر پێشبكەوێت؛ چونكە ئابوری شاڕەگی ژینە .پاشان بە ڕێگای ئایدیۆلۆژیكی و فكری هەوڵی لە مەیدان دەركردنی ژنان دەدەن. بۆ نمونە دەڵێن ژن "زەعیفەیە" بەو مەعنایە كە ژنان بی هێزن و پیاو تەنیا دەتوانێت كارەكانیان جێبەجێ بكات( .بۆ ئەوەش بە رێگای جل و بەرگ و پێاڵویش ژنان بێ هێز دەكەن .بۆ نمونە لە چین دەبو ژنان پێیان بچوك بایا بۆ ئ��ەوەش پێاڵوی زۆر بچوكیان لە پێ دەكردن كە زۆربەی ژنان بەو رێگایەدا پێی خۆیان لە دەست دەدان و یا سەقەت دەبون .لە كوردستانیش پێاڵوی پاشنە بەرز ،جل و بەرگی درێژ و زۆر تەسك و ...هەموویان ژنانیان كردۆنەتە مانكێن) .هەموو ڕۆژێك ژن تاوانبار دەكرێت كە لەبەر ئەوەی ئیزنی لە پیاو نەخواست بۆ سێو خواردن بۆیە ئینسان بە گشتی كەوتە كێشەوە .شێعر و ئەدەبیاتیش كە هەمووی باسی زاهیری جوان دەكات ،ئەوەی كە ئەو دوایانەش پێشكەوتوە هەمووی باس لە خەیانەت و بێ بڕوایی دەكات. ئەوانە ئەو كێشانەن كە ژنان دەبێت پیالنێكی درێژ خایەنیان بۆ هەبێت و زۆر بە وریایی و لەسەر سووربوون هەوڵیان بۆ بدەن ،بەاڵم بە داخەوە نەوەك هەوڵی بۆ نادرێت؛ بەڵكو لە زۆر شوێنیشدا ئەوانەی كە هەوڵێش دەدەن لە مەیدان دەردەكرێن .یەعنی ڕاستیەكەی ئیرادەی ژن لە دەستی ژنانی ئازاد دا نییە و ئیرادە لە دەست پیاوان و ژنانێك لە بەرگی ژنانە دایە كە فكر و زیهنی زۆر لە پیاو پیاوساالرترە. * یاسای خۆپێشاندانەكان لە پەرلەمانی هەرێمی باشوری كوردستان جارێكی تر لەم خولەی پەرلەماندا خوێندنەوەی بۆ دەكرێت و كۆمەڵێك بەربەستی نویی بۆ زیاد كرا ،ئاخۆ ئەم یاسایە نابیتە ئاستەنگ لەبەدرەم مافەكانی ژنان؟. ـ بە دڵنیایەوە دەبێتە بەربەست .ئێمە دەزانین كە هەموو ڕۆژێك لە كوردستاندا ژن دەكوژرێت، دەسوتێندرێت ،دەستدرێژی دەكرێتە سەر ،بە زۆر دەدرێتە شو و هەزاران كێشەی دیكە .ئەگەر
Roji_Wilat@yahoo.com
چی لە دژی ئەو جێنوسایدە دەنگی ناڕازی زۆر كەمە ،بەاڵم من وا بیر دەكەمەوە كە ئەگەر یاسای خۆپێشاندان زیاتر ئاستەنگی دروست بكات ئەو دەم بەربەست بۆ ئەوەندەش دروستدەكرێت و ئیدی بە تەواوی دەنگی ژنان كپ دەكەن .ئێمە دیتمان لە ڕۆژی هەشتی مارس چۆن پەالماری سەر ژناندرا و تەنانەت مۆڵەتیشیان نەدان ،تەنانەت هێندێك لەو ژنانەی كە بە بەرگی ژنانەوە و فكری مێرانە هاتبوون چۆن بەربەستیان لە بەرانبەر بە ژنان دروستدەكرد و هەوڵی ئالۆزیان دەدا. ئەوانە هەمووی هێزی دەسەاڵتی لە پشتە دەنا ناتوانێت لەبەرامبەر ژنانی ئازادیخواز ڕاوەستێت. هەر بۆیە یاسای خۆپێشاندانیش بە فەرمی كردنی دژكردەوەكان دژ بە ژن و ئازادیخوازانە. * پێشنیازتان بۆ ژنان لە باشور لەمەو بەدوا چییە ،بەرای بەرێزتان پێویستە ژنان چی بكەن هەتاكو نەبنە قوربانی دەستی سیاسەتی پیاو ـ دەسەاڵتدار؟. ـ م��ن پێشنیار دەك���ەم ئ��ەو ژن��ان��ەی لەناو خوێندنگاكاندان سەنتەری لێكۆڵینەوە لەسەر بوارە جیاجیاكانی پەیوەندیدار بە ژن دروستبكەن. هەوڵبدرێت لە بیرۆكە جیاوازیەكانی سەر ژنان وەكو فێمینیستەكان ،ئاپۆییزم و بیرۆكەكانی تر كەڵك وەربگیردرێت .پاشان ژنان هەوڵبدەن لە میدیاكان سوود وەربگرن بۆ ڕوونكردنەوەی كۆمەڵگا لە ئاست ژن و تێكۆشانی ژن و فكر و مێژووی ژنان .شتێكی دیكە كە زۆر بە گرنگی دەزان��م ئەوەیە كە هەوڵبدرێت هەر لە قۆناغە سەرەتاییەكانی خوێندن بەشێك بكەنەوە بۆ ڕوونكردنەوەی مندااڵن لەسەر ژنان و ڕێزگرتن لە دایك و ژن .بۆ نمونە دەكرێت كەڵك لە شێعر، پەخشان ،داستانی بچوك وەربگیردرێت .ئەوە دەتوانێت لە داهاتویەكی دووردا كەڵكێكی زۆری لێ وەربگیردرێت .پێشنیارێكی ترم بۆ ژنانی باشور چە ئەوانەی كە ناو حیزبەكاندان و چە ئەوانەی كە لە دەرەوەی حیزبەكانن با یەكبگرن و بە جێگای تێرۆری شەخسیەتی یەكتر ،بێن بە دادی ئەو ژنانە بگەن كە لە ریسكی كوشتن و سوتاندندان. با ل��ەب��واری ئابوریشدا هەوڵی رەخساندنی دەرف��ەت بۆ ژنان بدرێت .بۆ نمونە دەتوانن كاری نیوەوەخت (پارت تایم) دروست بكەن، بۆ ئەوەی پۆتانسیۆلی ئابوری ژنان نەفەوتێت و كەڵكی لێ وەربگیردرێت. بە پێی هەڵسەنگاندنەكان لە نێوان ژنانی رۆژئاوا و باكور و باشور دیتمان كە هێزی جەوهەری ژن لە رۆژئاوا و باكور چەندە بە هێزە ،باشە بۆچی ژنانی باشور كەڵك لە شێوازی خۆ رێكخستن كردن و هێزی فكری وان وەرنەگرێت .بۆ چی دەبێت گەلی ئێمە لە باشور هەوڵی تێگەیشتن لە فەلسەفەیەك كە بناغەكانی لە سەر هێزی جەوهەری ژنە وەرنەگرێت ،لە بواری كرداری نیشانیانداوە كە چەندە بۆ پێشكەوتنی ژن تێكۆشان هەیە لە فەلسەفەی ئاپۆچیدا ،ژنانی باشوریش دەتوانن ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و خۆیان پەروەردە بكەن.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
41
ژنان
ئۆجاالن؛
ژنێتی بە واتای مافی هەموو جۆرە مامەڵە كردنێكە بەرامبەر بەژن ئا /دڵناز كەریم كۆمەڵگا تەنیا ئەوە پەسەند دەكات كە ژنێك تەنیا بەپیاوێكەوە گرێدراو بێت و لە ماڵەكەی خۆیدا بەشێوازێك بژیت كە بەشەرەفمەندانە دەناسرێت .كاتێك ژن لەم رەوشە دەردەچێت و چەندین پیاو بێنێتە ماڵەوە ،یان بەپێچەوانەوە پیاو چەندین ژن بێنێتە ماڵەوە رەوش چۆن دەبێت؟ هەڵبەتە سەراوبن دەبێت .لە مەسەلەی پ��ارەدا رەوشەكە ئاڵۆزتریشە .ئەگەر درێژە بەنموونەكەمان بدەین ،لەبەرئەوەی ژن رێسای گشتی شكاندووە لە رێگای دەركردنی لەماڵەوە ئەگەری گەیشتن بە رێگەچارەیەك هەیە ،بەاڵم لەمەسەلەی پ��ارەدا لەوانەیە كارەكان هێندە ئاسان نەبن .ئەوەی پارەی بەدەستەوەیە ،ئەگەر یەكێكی نەفس بەرز نەبێت ،چەندە پارە بچێتە سەر پارەكانی ،لەوانەیە پەسەندی بكات .كە چی هەروەكو مەسەلەی ژنەكە ،كۆمەڵگا پارەی بۆ نێوەندكاری پەسەند نەكردووە .شیمانەیەكی بەهێز ئەوەیە كۆمەڵگا گووتوویەتی كۆكردنەوەی پارە گەورەترین بێ شەرەفییە. كاتێك زیاتر لە نزیكەوە تەماشای كۆیالیەتی ئافرەت بكەین ،الیەنی پلیشاندنەوە و دەرخستنی ل��ە م��رۆڤ��ای��ەت��ی س��ەرن��ج��م��ان رادەك��ێ��ش��ێ��ت. بەستنەوەی لەماڵدا ،تەنیا زیندانی كردنێكی شوێن نییە .تەنانەت زیندانیش نییە .بە قووڵی گوزارشت لە بەستنەوەی بۆ القەكردنی دەكات. هێندەی دەخوازرێت با لە میانەی رێوڕەسمەكانی دەستگیرانی و بووكێنی هەوڵی شاردنەوەی راستییە قووڵەكە بدرێت ،دیسان یەك رۆژ بۆ ئەو كەسانەی خۆیان دەناسن واتای كۆتایی هاتنی كەرامەتی مرۆڤە .ئافرەت لە میانەی ئامرازە هەمەڕەنگەكانی سیستەمی توندوتیژییەوە، لەویش زیاتر لە رێگای ئامرازەكانی داڕووخانی ئایدیۆلۆژییەوە ــ بە بابەتی ئەشقیشەوە ــ ئەوەندە لە بەهای هەزار ساڵییەكانی بەرهەم ،پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتی و ئازادیخوازی دوور دەخرێتەوە و بچووك دەكرێتەوە كە ئەنجامەكەی لە رادەست بوون خراپترە .واتا بە تەواوی ناسنامەی خۆی لە دەستدەدات و بۆ "ژنێتی" دەگۆڕێت (مەبەست ژنی پیاوە) .لەبەرچاوی پیاوێكی هەرە ئاسایی، تەنانەت الی شوانێكی چیاش ئافرەت تەنیا بۆ ژنێتییە ،دەتوانێت ببێتە ژنی پیاوێك .هەرچی ژنێتییە بە وات��ای مافی هەموو جۆرە مامەڵە كردنێك دێت پێیەوە ــ تەنانەت بەوەشەوە كە هەر كاتێك بیەوێت ،دەتوانێت بیكوژێت ــ ئەو تەنیا موڵكێك نییە؛ بەڵكو موڵكێكی زۆر تایبەتە .بۆ خاوەنەكەشی پۆتانسێلی بوون بە ئیمپراتۆرێكی بچووك لەخۆوە دەگرێت ،ئەگەر بزانێت بەكاری بێنێت!!. هەرچی خاوەندارێتیكردنی ژنە ،بوو بە زەمینەی
یەكەمین هزری موڵكایەتی .دوات��ر هەنگاو بۆ بە كۆیلەكردنی پیاو هاوێشترا .لە سەردەمی شارستانیدا جۆری خێزانی فراوان و درێژخایەنی لە شێوەی خانەدانێتی دەبینین ،بەاڵم خێزانە الدێیی و پیشەكارە سادەكان لە هەموو كاتێكدا هەبوون. دەوڵەت و دەسەاڵتەكان كۆپیەیەكی دەستڕۆیی خۆیان لەناو خێزاندا بە باوك ـ پیاو بەخشیوە و رۆڵێكی هاوشێوەی خۆیان پێداوە .بەمجۆرە خێزان كراوەتە گرنگترین ئامرازی مەشروعیەت پێدانی پاوانەكان .ب��ەردەوام رۆڵی سەرچاوەی كۆیلە ،جووتیار ،كرێكار ،رەنجدەر و سەرباز و تەواوی خزمەتەكانی دیكەی بۆ تۆڕەكانی سەرمایە و بااڵدەستی بینیوە .لەبەر ئەم هۆكارە خێزان گرنگی پێدرا و پیرۆزكراوە .سەرباری ئەوەی تۆڕەكانی سەرمایەداری گرنگترین سەرچاوەی قازانجی خۆیان لەسەر رەنجی ژن لەناو خێزاندا بەدەستدێنن ،بەاڵم ئەمە پەردەپۆش دەكەن و بارێكی زیادە دەخەنە سەر خێزانەوە ،وەك بڵێی خێزان كراوەتە زامنی دڵنیایی سیستەم و بەمجۆرە مەحكومی دەمارگیرترین قۆناخی ژیانی كراوە. رەخنەكردنی خێزان گرنگە؛ چونكە تەنیا لەسەر بنەمای رەخنەكردن دەتوانێت ببێتە فاكتەری كۆمەڵگای دیموكراتی .تا تەواوی خێزان ـ نەك تەنیا ژن (فێمێنیزم) ـ وەك خانەی دەسەاڵت شیكار نەكرێت ،ئەو ئایدیال و پراكتیزەكردنی شارستانێتی دیموكراتی لە گرنگترین فاكتەرەكانی بێبەش دەبێت .خێزان دامەزراوێكی كۆمەاڵیەتی نییە ك��ە تێپەڕ بكرێت ،ب���ەاڵم دەت��وان��رێ��ت وەرچ��ەرخ��ێ��ن��رێ��ت .پێویستە دەس��ت��ب��ەرداری بانگەشەكانی موڵكایەتی ژن و مندااڵن بكرێت كە لە سەردەمی پلەدارێتی(هیارارشی)یەوە ماوەتەوە، هەروەها پەیوەندی دەس��ەاڵت و سەرمایەش (ه��ەم��وو ج��ۆرەك��ان��ی) ل��ە پەیوەندییەكانی هاوسەرێتیدا رۆڵ نەبینێت .پێویستە هەڵوێستە رەمەكییەكانیشی بەالوە بنرێت كە بە بیانووی بەردەوامكردنی جۆری مرۆڤ پەیڕەو دەكرێت. نموونەییترین هەڵوێستی یەكێتی نێوان ژن و پیاو ئەوەیانە كە گرێدراو بە كۆمەڵگای ئەخالقی و سیاسی فەلسەفەی ئازادی بە بنەما دەگرێت. ئەو خێزانەی لەم چوارچێوەیەدا بە وەرچەرخاندا تێپەڕبێت ،دەبێتە تەندروستانەترین زامنی كۆمەڵگای دیموكراتی و یەكێك لە پەیوەندییە سەرەكییەكانی شارستانێتی دیموكراتی .لە هاوسەرێتی فەرمی زیاتر ،هاوسەرێتی سروشتی گرنگە ،بەاڵم پێویستە هەموو كاتێك هەردووال بۆ ژیانی جیاواز و بە تەنیاش ئامادە بن .ناكرێ بەشێوەی كۆیالیەتی ی��ان كوێرانە لەماوەی پەیوەندیدا جموجۆڵ بكرێت .وەك ئاشكرایە لەژێر سایەی شارستانێتی دیموكراتیدا خێزان واتادارترین وەرچەرخان بەخۆیەوە دەبینێت.
سەرباری تەواوی رازاندنەوەكانی لیبڕالیزم، وەك چۆن مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ستاتۆوە كۆنەكەی بۆ یەكسانی و ئازادی نەگۆڕی ،ئەركی دیكەشی لێ باركردووە و ژنی خستۆتە ژێر ستاتۆیەكەوە كە زۆر لەهی جاران قورستترە .......... هەڵوێستی یەكێتی نێوان ژن و پیاو ئەوەیانە كە گرێدراو بە كۆمەڵگای ئەخالقی و سیاسی فەلسەفەی ئازادی بە بنەما دەگرێت .ئەو خێزانەی لەم چوارچێوەیەدا بە وەرچەرخاندا تێپەڕبێت، دەبێتە تەندروستانەترین زامنی كۆمەڵگای دیموكراتی و یەكێك لە پەیوەندییە سەرەكییەكانی شارستانێتیدیموكراتی .......... شوێنێك ئازادی و كەرامەتی مرۆڤی لێبێت كۆیالیەتی تێیدا ناژی .......... تەنیا لە میانەی بە ژنكردنی پیاو دەتوانرێت باس لە بە ژنكردنی كۆمەڵگا بكرێت .......... كۆمەلگەی رەگەزگەرایی بەهێندەی سەرمایەداری جانەوەرێكی كۆمەالیەتی مەترسیدارە
ژنان
42
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
ژن كە بەشێكی زۆری لە رێزو قورسایی هەزاران ساڵەی خۆی لەدەستداوە ،تا هێز و رێزێكی مەزن بە دەست نەهێنێتەوە ،یەكینەی خێزانی واتادار پێشناكەوێت .ئەو خێزانەی لەسەر بنەمای جەهالەت و نەزانی ئاواكراوە ،جێگای رێز نابێت. ێ ئاواكردنەوەی ئەو رۆڵە گرنگە كە لە سەرلەنو شارستانێتی دیموكراتیدا دەكەوێتە سەر خێزان. كۆمەلگەی رەگەزگەرایی بەهێندەی سەرمایەداری جانەوەرێكی كۆمەالیەتی مەترسیدارە .بە درێژایی مێژوو رەگ��ەز(گ��ەرای��ی) پەرستی ئ��ەو چەكە ب��ووە كە ه��ەرە زێ��دە لەالیەن سیستەمەكانی شارستانییەوە بەكارهێنراوە (دژی كۆمەڵگای ئەخالقی و سیاسی) .كۆڵۆنیكردنی ژن بۆ زۆر ئامانجی جۆراوجۆر بەكاریگەرترین نموونەی ئەم باسەیە .وەچەدەخاتەوە ،كرێكاری بێ كرێیە، خاوەنی بە پەژارەترین و سەختترین ك��ارە و گوێڕایەڵترین كۆیلەیە .هەروەها لەدۆخی ئۆبژەی هەمیشەییكردنی ئارەزووی زایەندیدایە .ئامرازی ریكالمە .بەنرخترین كااڵیە ،بگرە شاژنی گشت كااڵكانە .وەك ئامرازی القەكردنی بەردەوامی پیاو دیمەنی ئەو كارگەیە دەدات كە دەسەاڵتەكەی دەستەبەر دەكات .وەك ئۆبژەی جوانی و رازانەوە لە بواری مەعنەوییەوە درێژەپێدەری كۆمەڵگای پیاوساالرییە .لەناو ئەو كۆمەڵگا پیاوساالرییەی لە بونیادی دەوڵەت ــ نەتەوەدا هەیە بەڕادەیەكی هەرە بەرز لەم الیەنانەوە ژن بەم پێگە داڕووخاوە دەگات؛ چونكە خەیاڵی (وێنا)ی ژن لە كۆمەڵگای دەوڵەت ــ نەتەوە بە سیفەتی خوداوەند (وێنا و ناسنامەی هاوبەشی ژن) لە رووخساردا ئامراز و كەرەستەیەكی عیبادەتە ،ب��ەاڵم سیفەتی خوداوەندە ژن "ئیالهە" لێرەدا بە واتای سۆزانیخانە (ماڵی گشتی) و سووكایەتی پێكردن دێت .ژن بە سیفەتی ئیالهە ،ئەو ژنەیە كە هەرە زێدە دووچاری سووكایەتی پێكردن هاتووە و بچووك خ��راوە .لەكاتێكدا رەگەزپەرستی كۆمەڵگای دەوڵەت ـ نەتەوە لەالیەكەوە بەشێوەیەكی زێدەڕۆ و لە بەرزترین ئاستدا پیاو دەكات بە دەسەاڵتدار، (هەر پیاوێكی بااڵدەست بەشێوەیەكی داپۆشراو پەیوەندی زایەندی بەواتای "ئیشی قەحبەكەم تەواو كرد""،توانیم (زاڵبووم)"لەمێشكیدا جێگیر دەكات) لە كەسایەتی ژندا كۆمەڵگا دەخاتە دۆخی كەوتووترین كۆڵۆنییەوە ،لەم چوارچێوەیەدا لە دەوڵەت ـ نەتەوەدا ژن لە دۆخی پێشكەوتووترین كۆڵۆنی نەتەوەی كۆمەڵگای مێژووییدایە!!. یەكێك لەو كۆڵەكانەی شارستانییان ئاماددە كردووە ئەم راستییە بووە .یەكێك لە جۆرەكانی سنوور نەناسی كەلتووری ماددیش گرێدراوی ئ��ەم راستییەیە .خواستویانە ئ��ەو ئەزموونە سەركەوتووەی بەرامبەر ژن بە دەست هێنراوە، بۆ تەواوی كۆمەڵگای بگوازنەوە .ئەمە دووەمین هۆكاری ترسناك بووە .بۆ ئەفەندییەكان دەبوایە كۆمەڵگاش وەكو ژن رۆڵ ببینێت .دواتر هەوڵی روون كردنەوەی دەدەین كە چۆن تەواو كردنی بە ژنكردنی كۆمەڵگا لە سیستەمی سەرمایەداریدا ئەنجامدراوە ،بەاڵم بناخەی ئەم كردارە لە یەكەمین قۆناخی شارستانیدا دانراوە ،هەرچی لە كەلتووری گریك ــ رۆمادایە خوازراوە ئەمە وەكو نموونەی كۆمەڵگایەكی سەركەوتوو پێشكەش بكرێت .تەنیا
Roji_Wilat@yahoo.com
لە میانەی بە ژنكردنی پیاو دەتوانرێت باس لە بە ژنكردنی كۆمەڵگا بكرێت .كۆمەڵگای گریك ــ رۆما باش هەستی بەمە كردووە و تەگبیری وەرگرتووە. بابەتێكی زانراوە كە رەوشی كۆیلەكانی زۆر لە هی ئافرەت خراپتر بووە .كێشە بە ژنكردنی ئەو پیاوانە بوو كە كۆیلە نین .باس لە پەیوەندی زایەندی نێوان ئەندامانی خێزان ،الدانی سێكسی و هاوڕەگەزبازی ناكەم .رەهەندی دەروونی ،تەنانەت هۆكاری جەستەیی ئەو دیاردانەی كە باسیان دەكەم ،پێویستە بە جیا هەڵسەنگێندرێت .بە گوێرەی مۆدێلی كۆمەڵگای كالسیكی یۆنان ،هەر كوڕە الوێكی ئازاد مسۆگەر دەبێت خاوەنێك یان (هاوجووتێكی سێكسی) پیاوی هەبێت .تا الوەكە دەبێتە خ��اوەن ئەزموون دەبێت خۆشەویستی ه��اوج��ووت��ە سێكسییەكەی بێت .ه��ەر وەك��و باسم كرد ،تەنانەت سوقراتیش لەو بارەیەوە دەڵێت":لەم رووداوەدا گرنگ زۆر بەكارهێنانی الوەكە نییە ،گرنگ ئەوەیە لەم دۆخە رۆحییەدا بژی" .زهنییەتەكەی ئێرە زۆر ئاشكرایە .لەبەر ئەوەی كۆمەڵگای كۆیالیەتی لەگەڵ پرەنسیپی كەرامەت و ئازادی هەڵی نەدەكرد ،دەبوایە ئەم تایبەتمەندیانە لەناو كۆمەڵگادا بسڕدرێتەوە؛ چونكە هەڕەشەیان لە كۆمەڵگای شارستانی دەكرد .راست بوو ،شوێنێك ئازادی و كەرامەتی مرۆڤی لێبێت كۆیالیەتی تێیدا ناژی .سیستەم دەركی بەمە كردووە و پێویستییەكانی جێبەجێ كرووە. بێگومان كەلتووری گریك ــ رۆما نەیتوانی ئەم رۆڵ��ەی خۆی ت��ەواو بكات .لە ن��اوەوە ئایینی كرستیانی كە لە میانەی قوتابخانە ئازادەكانی فەلسەفەوە پێشكەوت ،لە دەرەوەش هێرش و راپەڕینە بەردەوامەكانی ئەتنیكەكان ئەم كۆمەڵگایەی رووبەڕووی رەوشێكی دیكە كردەوە. ئ��ەو هێمایانەش ك��ەم ن��ەب��وون كە دەیانگوت كەلتووری ماددی هەموو شتێك نییە و هێزەكەی ب��ارەت��ەق��ای ه��ەم��وو شتێك ن��اك��ات ،ب��ەاڵم لە سەردەمی سەرمایەداریدا بە بێ ئەوەی پێویستی بە "نێربازی" ببینێت ،دەیتوانی كۆمەڵگا بكات بە ژن!!. سەرباری تەواوی رازاندنەوەكانی لیبڕالیزم ،وەك چۆن مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ستاتۆوە كۆنەكەی بۆ یەكسانی و ئازادی نەگۆڕی ،ئەركی دیكەشی لێ باركردووە و ژنی خستۆتە ژێر ستاتۆیەكەوە كە زۆر لەهی جاران قورستترە .ستاتۆكانی لەجۆری هەرزانترین كرێكار ،كرێكاری ماڵەوە ،كرێكاری بێ ب��ەرام��ب��ەر ،ك��رێ��ك��اری ن���ەرم و خزمەتكاری پیشانیدەدات كە رەوشی قورستتر بووە .لەسەر ئەمەشەوە بەكارهێنانی وەك ئامرازێكی ریكالم و ك��ەرەس��ت��ەی��ەك��ی م��ەگ��ەزی��ن��ی راگ��ەی��ان��دن قووڵتركراوەتەوە .تەنانەت جەستەكەشی وەك ئامرازێكی هەمەالیەنی بەكارهێنان و قۆستنەوە كااڵیەكە سەرمایە دەستبەرداری نابێت .بەردەوام ئامرازی وروژاندن و هاندانی ریكالمكردنە .بەكورتی بە ،بەرهەمترین نوێنەری كۆیلەی مۆدێرنە .ئایا دەتوانرێت بیر لە كااڵیەكی بەمجۆرە بكرێتەوە كە هەم لەو كۆیلەیە بەهادارترە كە زۆرترین قازانج ب��ەدەس��ت دێنێت ،ه��ەم ئامرازێكی ئ���ارەزووە ناكۆتاكانە؟.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/8/15[ ]42ساڵی چوارم]
43بیرەوەری گەریال
ناچاربوین سنور ببەزێنین جارێكی تر مێژوو لە دەروونی خۆیدا بە بەرخودان و ئیرادەی ڕۆڵەكانی ڕۆژ خۆی گەرم دەكردەوە
ن /سابیر سەرەكۆ -و /ڕێبوار هەمەوەندی پاییز بوو ،كاروخەباتی جێگیربونمان دەستی پێكردبوو، دەمانویست تاكو بەهارێكی تر هەموو كاروبارەكانمان تەواو بكەین ،بەاڵم هێزی دوژمن نەیدەویست كە لەم هەرێمەدا بحەوێینەوە ،ئەگەر لەسەر ئەم زۆر بۆهێنانەی هێزی دوژمن بچوینایەتە دەرەوەی سنور ئەمە سەركەوتن بوو بۆ ئەوان، لە مانگی ()10دا لەسەرووی پردی (هەلالج) خۆمان جێگیر كردبوو ،سەرەرای ئەوەی بارەگایەكی هێزی دوژمن لێمانەوە نزیك بوو لەو شوێنەی لێی گیرسابوینەوە چەند ئەشكەوتێكی لێبوو هەروەها دوو شوێنی خۆشاردنەوەش، لە هەرێمی سەرحەد ئەگەر لە زستاندا ئاومان پێپەیدا نەكرایە بەفرمان دەتوانەوە ،ئێمە دەستمان بە كاروخەباتی جێگیربونمان كردبوو هەمووشمان ئەوكارەی دەكەوتە سەرشانمان دەمانزانی چییە و چی دەكەین ،گروپەكەی هەڤاڵ دەنیز كە كەوتبونە نزیك بارەگاكەی هێزی دوژمنەوە بۆ پێداویستی تەقەمەنی هاتبوون بۆ الی ئێمە ،ئێمەش چەنێ تەقەمەنیمان هەبوو دامانپێیان ،من چەند فیشەكێك و هەڤااڵنیش چەند مەخزەنێكیان پێما بوو. ئێمە ب��ۆ بەدەستخستنی تەقەمەنی و پێاڵو چەند هەڤاڵێكمان لەالی (كیرێكۆر)وە بەسەر ناوچەی شەهید (چەم) كە گروپێكمان لەوێ گیرسابونەوە و لەوێوە دەچونە زۆزانەكانەوە ،ئێمەش كە مابونینەوە سەرقاڵی دار بڕینەوە بووین ،لەبەر چەتونی كەشوهەوا نەمانتوانی بارە دارەكە بگەهێنینە شوێنی خۆی ،تەنانەت نەمانتوانی بیگەهێنینە نیوەی سەر ئەو ڕێگایەی كە لێوەی هاتبوین ،هەربۆیە ناچارماین لەو شوێنەدا بارە دارەكەمان بەجێبهێڵین و بگەڕێینەوە الی هەڤااڵنمان.
گروپەكانی ترمان دەبوایە بچونایەتە ئەو شوێنانەی كە بۆیان دیاری كرابوو ،ئەو سەردەمە شەهید چیا كە یەكێك بوو لە فەرماندەكانی هەرێمەكە لەالی ئێمە بوو ئەویش بۆ مەسەلەی داربڕینەوەكە لەگەڵمان هاتبوو ،من و شەهید چیا و سمكۆ و دەریك و چەند هەڤاڵێكی تر كە بەداخەوە ناویان نایەتەوە خەیاڵم چوینە ئەو شوێنەی كە پێشوتر لەسەری ڕێككەوتبووین ،دەمەوبەیان بەفری ژێر گابەردێكمان پاككردەوە و چوینە ژێر گابەردەكەوە، كاتێك ئێمە سەرقاڵی ئەوەبوین كە بەفر بكەینە ناو كترییە ڕەشەكەوە بۆ ئەوەی چایەك لێبنێین دەنگی تۆپ و هاوان هات ،دیار بوو شەڕ دەستیپێكردبوو ،گروپێكمان كە چەند هەڤاڵێكیان كە ڕەوشی جەستەییان باش نەبوو بۆ ئەوەی بەردەوام گروپەكانمان كۆنتڕۆڵ بكەن لە نزیك گوندەكە جێگیر ببوون ،بەاڵم مەخابن هێزی دوژمن هەستیان بە بوونی گروپەكەی هەڤاڵ ڕۆژهات كردبوو ،چواردەوریانیان گرتبوو ،هەڤااڵن لەگەڵ هێزی دوژمن شەڕی دەستەویەخەیان كردبوو ،توانیان خۆیان بگەهێنە شوێنێك كە هەر نیو كاتژمێرێك لێمانەوە دوور بوو ،بەاڵم هێزی دوژمن لێرەش تەدبیری خۆی وەرگرتبوو ،بەداخەوە ئەو شوێنەی ئێمە لێی بوین گونجاو نەبوو كە بتوانین روبەڕوی هێزی دوژمن ببینەوە ،هەڤااڵن بۆماوەی ( )٥كاتژمێر خۆڕاگریان كرد و توانیان خۆیان بگەهێنە زۆزانەكانەوە ،بەاڵم هێزی دوژمن هەربەدوایانەوە ب��وون ،هەڤااڵن دەم��ەو ئێوارە توانیان لەناوجەرگەی هێزی دوژمن دزە بكەن و خۆیان بگەهێننە المان ،ماوەی ( )٣كاتژمێر بەدەم ڕێوە شەڕ و پێكدادانیان كردبوو ،كە گەیشتنە المان باسی ئەوەیان بۆكردین كە شەڕەكە چۆن دەستی پێكردووە ،بەگوێرەی گێڕانەوەی هەڤااڵن شەڕەكە بەم شێوەیە هاتۆتە ئاراوە":كە هەڤااڵن
ئەگەنە ئەو شوێنەی كە ناومان نابوو شوێنی بارەگای عەلی درێژ لەبەر ئەوەی زۆر ماندووبونە خەویان لێكەوتووە دەمەو بەیان كە بەئاگا هاتونەتەوە چاویان بە سەربازێك دەكەوێت هەڤاڵ عەلی بە قەناس سەربازەكە دەكوژێت و شەڕ و پێكدادان بەم شێوەیە ڕوودەدات" .ئێمە گوێمان لە دەنگی تەقە بوو سەرگردەكانمان گرت ،لەم شەڕەدا هەڤاڵێكمان بریندار ببوو ،لەبەر ئەوەی نەیانتوانی بوو ئەم هەڤاڵە بریندارە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن لە بەتانیەكدا پێچیبویانەوە لە شوێنێكدا شاردبویانەوە ،ئەو هەڤاڵەی شاردبویانەوە بە برینداری ناوی (كازم) بوو هەروەها تەمەنی ( )١٧ساڵ بوو ،ئەم هەڤاڵەمان پێشوتر لە گوندی (ئێرجی) شوان بووە و هەڤاڵێكی خۆشەویست بوو .هەموومان پێماندەووت (كالۆ) و پشتی هەندێك قەمبور بوو ،ئێمە لەم حاڵەتەدا نەماندەتوانی هیچ بكەین بۆ كالۆ ،بۆ ڕۆژی دوایی ویستمان بچین كالۆ بهێنینەوە ،بەاڵم مەخابن هێزی دوژمن بەتەواوی ناوچەكەی ئابڵوقە"گەماڕۆ" دابوو. ئەو گروپەی چوبونە نزیك (كیرێكۆر) پەیوەندیان لەگەڵ بەستین ،پێیان ووتین كە ئاگرێكیان بینیوە و دەیانەوێت بزانن هەڤااڵنن یان هێزی دوژمنە ،كە هەڤااڵنمان لە ئاگرەكە بە باشی ووردبونەوە بە هەڤااڵنیان ووتبوو ئاگری دوژمنە ،كە ئەو گروپە هەڤاڵە گەیشتنە المان لەگەڵ خۆیان گۆرەوەی و تەقەمەنیان بۆهێنابوین ،بەاڵم پێاڵویان نەهێنابوو ،چەند هەڤاڵێكمان بە پەت پێاڵوەكانیان بە قاچیانەوە گرێدابوو ،جارێكی تر پیالنسازیمان كردەوە، سەرتیپەكەمان هەڤاڵ مێرخاس بوو كە خەڵكی جەزیرەی بۆتان بوو تەنانەت لە شەڕی باشوریشدا بەشداری كردبوو، منیش ی��اری��دەدەری هەڤاڵ مێرخاس ب��ووم ،ئەو شەوە دەبوایە سەرگردی میكسمان بگرتایە ،شەش هەڤاڵ بوین
بیرەوەری گەریال 44
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/8/15ژماره]42
من و هەڤاڵ باوەڕ سیڤەراك و دوو هەڤاڵی تری كچیشمان لەگەڵ مێرخاسیشدا بەیەكەوە چوینە سەرگردەكە ،هەڤاڵ مێرخاس لەسەرمایە قاچەكانی پەلمی بوون ،دەمەوبەیان بینیمان كە هێزی دوژمن بەتەواوی بە هێزیكی گەورەوە لە هەرێمەكە جێگیر ب��وون ،هەڤاڵ مێرخاس بەهۆی قاچەكانێوەی ناڕەحەتییەكی زۆری دەچیژا هەرچەندە پێشنیارم بۆ كرد كە بچێتەوە بۆالی هەڤااڵن ،بەاڵم قەبوڵی نەكرد ،پاشان بە زەختی هەڤااڵن هەڤاڵ باوەڕ و من وامان لێكرد كە قەناعەتی پێبكەین بڕوات. كاتێك هەڤاڵ مێرخاس سەرقاڵی ئەوەبوو كە لە گردەكە بچێتە خوارەوە بینیمان كە هێزی دوژمن بەرەو ئێمە دێن، ئێمە تەقەمەنییەكی ئەوتۆشمان پێنەبوو بەدەستگرتن بە تەقەمەنێكانمانەوە روبەڕوی دوژمن بوینەوە و تاك... تاك فیشەكمان دەتەقاند ،لەم شەڕەدا چوار سەربازی دوژمن كوژران ،دەمەو ئێوارە تەمومژ بوو هەربۆیە هێزی دوژمن ناچارمان كە پاشەكشێ بكەن ،بۆ ڕۆژی دوایی دەمەونیوەڕۆ هەڤاڵێك هاتە المان ،بەاڵم لەبەر ئەوەی پێشتر دوو هەڤاڵە كچەكەمان رەوانەكربوو چوار هەڤاڵ مابوینەوە ،هەڤاڵەكەمان لەگەڵ خۆیدا چوار نانی چەور و چەند كۆتكەدارێكی هێنا بوو ،ئێمە تەنیا بەتانییەكمان پێ بوو ،تادەمەوبەیان لەژێر دارێكدا چاوەڕوانیمان كرد، هێنانی ئەم كۆتكەدارە ئێمەی خۆشحاڵ كردبوو هەروەها لەبارەی ڕەوشی هێزی دوژمنیشەوە زانیاری بۆ هێنابوین، فەرماندەی هێزی دوژمن فەرمانیدابوو تاكو دوا ئاپۆچی سەرچیاكان نەكوژن دەستبەرداری ئەم ئۆپەراسیۆنە نابێت، بەاڵم ئەو فەرماندانانەی كە ڕاستەوخۆ لەناو شەڕەكەدا بوون دەیانزانی كە ئێمە سەرگرد و شوێنە ستراتێژێكانمان گرتبوو هەربۆیە نەیاندەتوانی هێرش بكەنە سەرمان، هەربۆیە بە فەرماندەكانیان وتوبو فەرمون سوپا ،سوپای خۆتانە ئەگەر پێتان دەكرێت وەرن بۆ ئێرە و شەڕەكە ببەن بەڕێوە ،هەڤاڵ چەم گەیشتبووە شوێنی مەبەستی ئێمە و ئەو پێداویستیانەی پێویست بوو لەگەڵ خۆیدا هێنابووی، هەڤاڵ چەم و گروپەكەی نەیانزانی كە ئێمە كەوتبوینە ناو ڕەوشێكی چۆنەوە ،توانیان بەالی بارەگاكەی هێزی دوژمن تێبپەڕن و لە شوێنێكدا سەرخەوێكیان شكاند بوو، دەمەو بەیان كە ڕێیان گرتبووەبەر چاویان بە جواڵنەوەیەك كەتبوو لە نێوان چیای گەورە و بچوكی ئاراراتدا ،بەاڵم پێیان وابوو كە ئەوە جواڵنەوەی هەڤااڵنە ،كەچی دوای ماوەیەكی كورت دەبینن هێزی دوژمن بەسەر گردەكەوە لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بۆ دێنن ،هەربۆیە ناچار دەمێنن ئەشیاكانیان لەژێر بەردێكدا دادەنێنن و ڕادەكەن بۆ ئەوەی سەنگەر بگرن ،لەگەڵ یەكەم دەستكردنەوەی هێزی دوژمن سێ هەڤاڵ قۆڵیان بریندار دەبێت ،هەڤااڵن توانیبویان ئەو سێ هەڤاڵە لەگەڵ خۆیان ببەن و لە ئەشكەوتەكاندا خۆیان بشارنەوە ،هێزی دوژمنیش وازی لێهێنابوون. ئێمە هەرهەواڵێكمان لەبارەی ئەو گروپەمانەوە نەدەزانی كە كەوتبوونە شەڕ و لەگەڵ هێزی دوژمن و خۆیان گەیاندبووە زۆزانەكان ،بەاڵم مەخابن كەسێكمان بەناوی (گەوەر) بەدیلی دەگیردرێت و شوێنەكانمانی نیشان هێزەكانی دوژمن دابوو ،هێزی دوژمن دەچنە شوێنی تەقەمەنێكانمانەوە و تەقەمەنییەكی زۆر و دوو دۆشكەمان لەگەڵ خۆیاندا
دەبەن ،هێزی دوژمن توانیان خۆیان بگەهێننە قۆڵێكی ئەو شوێنەی كە خۆمانمان لێجێگیر كردبوو ،ئێمە بۆمان ئاشكرابوو كە هێزی دوژمن ئیتر هەموو شوێنەكانی ئێمە دەزانێت ،لەالیەكەوە پەیوەنیمان لەگەڵ گروپی هەڤاڵ چەم نەبوو لەالیەكی تریشەوە گەوەر تەسلیم ببوو ،بەم شێوەیە جارێكی تر مێژوو لە دەروونی خۆیدا بە مێژووی بەرخودان و ئیرادەی ڕۆڵەكانی ڕۆژ خۆی گەرم دەكردەوە ،بەڕاستی زەحمەت بوو لەو شااڵوی ئاپورەی هێزی دوژمن كە هەموو الیەكیشمان گیرابوو بە زیندویی مانەوەمان موعجیزەیە كە ئیرادەی پۆاڵین دەیخوڵقاند ،ئەمە ئەركێكی مێژوویی سەرشانی ئێمە بوو بۆ گەلەكەمان و ڕێبەر ئاپۆ ،خواردنمان بەتەواوی تەواو بوو ،تەنها هەندێك ئارد نەبێت ئێمەش بەم ئ��اردە شۆربامان دەرستدەكرد و سكی خۆمانمان پێتێردەكرد ،تەنها یەك ڕێگاچارەمان هەبوو ئەویش گەیشتن بوو بە سنور. هەڤاڵێكمان بە برینداری لێمان دابڕابوو ،ئەویش هەڤاڵە خۆشەویستەكەمان (كالۆ) بوو ،دەبوایە پێی بگەیشتینایە بەڵێ دوای دوو ڕۆژ هەڤااڵن دزەی��ان كردبوو و خۆیان پێگەیاند بەاڵم مەخابن هەڤاڵ كالۆ لە شوێنەكەی خۆیدا شەهید ببوو ،لەم شەڕەدا لەگەڵ هەڤاڵ كازم واتا كالۆ دوو هەڤاڵی ترمان شەهید ببوون هەروەها هەڤاڵێكی ترمان قۆڵی بریندار ب��وو ،دەبوایە لەچەند قۆڵێكەوە تۆڕی چەمبەری دوژمنمان هەڵدڕیایە ،بەهەر شێوەیەك بوو توانیمان خۆمان بگەهێنینە ئەو شوێنەی كە لێی جێگیر ببوین ،ئەمە مۆڕاڵێكی باش بوو بۆ هەموومان، نەماندەتوانی پەیوەندی بە هەڤاڵ چەمەوە بكەین ،ئێمە توانیمان لە خواروی نزیك بارەگای هێزی دوژمن خۆمان بشارینەوە ،دوو هەڤاڵمان دزەیان كرد و خۆیان گەیاندە شوێنی جێگیربونمان و دوو تەنەكە قاورمەیان هێنا، ماوەیەكی زۆر بوو كە برسیمان بوو هەروەها ماندوشبوین، هەموو هەڤااڵن لەسەرمایە دەكۆكین ،بەاڵم لەبەرئەوەی لە بارەگاكەوە زۆر نزیك بوین نەماندەتوانی دەنگ دەربكەین، شوێنمان زۆر خراپ بوو بەشی الی ئێران لوغم ڕێژ بوو ،سێ بەشەكەی تریش هێزی سوپای تورك گرتبووی ،تا ئێوارە چاوەڕێمان كرد ،ئەگەر بیانزانیایە ئێمە لێرەین سەربازەكانی بارەگاكە هەموومانیان شەهید دەكرد ،كاتێك دەكۆكاین جامانەكانمان بە دەممانەوە دەگرت ،بۆ دەرچونمان لەم شوێنە دەمەو ئێوارە چەند هەڤاڵێكمان نارد تاكو كەشفێكی الی بەشی سنور بكەن ،كە هەڤااڵن گەڕانەوە پێیان ووتین هێزی دوژمن بۆ پاشەكشێیان سەرقاڵی دوا ئامادەباشین، هەموو الیەك تەمومژ بوو ،توانیمان ماوەی نیو كاتژمێر بە سكەخشكێ ڕێ بكەین ئەگەر كەشف بوینایە هەموومان لەناو دەچوین ئەم نیو كاتژمێرە وەك درێژی ساڵێك بوو بۆ ئێمە و هەر نەدەبڕایەوە. هێزی دوژمن هەموو الیەكی گرتبوو و شوێن پێی ئێمەیان بینی بوو ،جگە لە چاوەڕوانی ڕێگا چارەیەكی ترمان نەبوو ،لەناكاو بینیمان لەسەر گردێك هێزی دوژمن پاشەكشێ دەكەن ،دوای ڕێكردنی نیو كاتژمێرێك چوینە سەرجادەیەك ،درێژایی و پانایی جادەكە تەلبەندكرابوو لە
Roji_Wilat@yahoo.com
ڕێگاكە تەلەزی دەچەقی بە قاچمان و لەشماندا ،بەاڵم بۆ ئێمە ئەمە ڕێگر نەبوو ،ماوەی دووسەد مەترێك بەناو تەلەزێكاندا ڕێمانكرد ،دوای ماوەیەكی كەم گەیشتینە گردەكە ،ئەگەر ئەو گردەمان تێنەپەڕاندایە مانای وابوو دەچوینە سنوری ئیرانەوە و لەمەترسی ڕزگارمان دەبوو، مەودایەكی زۆر كەم مابوو لەناكاو گوێمان لە دەنگی زریپۆش بوو ،هەڤاڵ ڕۆژه��ات پێی ووتین كە دەبێت بە خێرایی ڕێبكەین ،ئەگەر سەد مەترێك ڕێنەكەین هەموومان لەناو دەچوین ،زۆر ماندوو ببوین ،بەردەوام گوێمان لە دەنگی زریپۆشەكە بوو ،ئێمە خەریك بوو گردەكە ببەزێنین دراینە بەر دەستڕێژی گوللە ،خۆشبەختانە بەبێ ئەوەی هیچمان لێبێت توانیمان بچینە ئەو دیوی سنورەوە ،چوینە ئەودیو سنورەوە واتا ڕۆژهەاڵتی كوردستان و چوینە گوندێكەوە، هەموومان زۆر الواز ببوین ،توانیمان لەگەڵ هەڤااڵنی ئێرە پەیوەندی ببەستین ،گروپەكەی هەڤاڵ چەمیش وەك ئێمە خۆیان گەیاندبووە ئێرە و بۆ تیمار ناردبویان بۆ شوێنێكی تر ،ئەمە دڵخۆشییەكی زۆر بوو بۆ ئێمە ،لێرە هەڤااڵنی لۆجیستیكی لێبوو هەروەها هەڤاڵ ئیحسانیش ،توانیمان پەیوەندی بە هەڤاڵ میدحەتی برای هەڤاڵ پیرۆ بكەین و لە ڕێگای ئەوەوە بچینە ماڵی ملیسێكمان لە گوندێك و هاوكاریمان بكەن.
دەبوایە شوێنی جێگیربونمان بگۆڕدرایە .هەربۆیە لەم بارەیەوە هەڤاڵ ڕۆژهات بۆ ڕۆژی دوایی لە ناوچەكە كەوتە ئامادەباشی ،ئەو زستانە بە پەروەردەییەكی باش بەسەرمان برد ،هێزی دوژمن لە هەرێمی سەرحەد تەكتییەكی نوێی دیاریكردبوو ،پیالنی دوژمن بەم شێوەیە بوو ،هێزی خۆی لە شوێنێك كۆدەكاتەوە كە تۆ پێت وایە لەم ناوچەیە ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات ،بەاڵم بۆ ئەوەی سەرت لێبشێوێنێت كتوپڕ مل لە شوێنێكی تر دەنێت و گەر وای نەكردایە ئەنجامی بەدەست نەدەخست. بەگشتی لەناوچەكەدا زستان زۆر دژوارە ،دوای ئەوەی ئێمە ناوچەكەمان جێهێشت هێزی دوژمن هێرشیان كردبووە سەر گروپی ترمان و ئەوانیش ناچارمابوون كە ناوچەكە چۆڵبكەن ،دوای ئەوانیش هاتنە ئەو شوێنەی كە ئێمەی لێبوین ،كۆمەڵگا لەدوای مردنی هەموو كەسێك دەگری ،بەاڵم بەتەواوی نازانن بۆچی دەگ��رن ،ب��ەاڵم ئێمە مانان دەزانین م��ردووی ئێمە لەپێناو چی مردووە ،مردنی ئێمە فەلسەفەیە كە لە پێناو ژیاندا دەمرێت ،هەربۆیە ئێمە كە دەگرین دەزانین لەپێناو هەموو مرۆڤایەتیدا دەگرین ،هەموو ئەمانە لە ئاكامی فیداكارییەكی گ��ەورە گەشەی كردووە ،لەڕاستیدا ئەگەر ئەم ئیرادەیە نەبێت زاڵبوون بەسەر ئ��ەو هەموو دژواری����ەدا ئاستەمە ،ئەگەر ئایدیۆلۆژێكەمان پتەو نەبوایە مەحاڵە هەفتەیەك بەرگەی ئەو ناڕەحەتیانە بگرین ،ئەو هەموو فیداكاری و قارەمانێتییە ئەو هەموو بەها بەنرخانەی كە بەدەستكەوتن ئەمڕۆی خوڵقاندووە و ئەم ئیرادەیەش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مەزن دەبێت و سەرچاوەیەكە بەردەوام خوڕەی دێت.
ژیاننامەی ئەندامی یەكینەكانی پاراستنی گەل ،شەهید"دڵشاد ئەحمەد عارف" ،ناسراو بە"دیار دەلیال" هەڤاڵی شەهید"دڵشاد ئەحمەد ع��ارف" ،ناسراو بە"دیار دەلیال" ،ئەندامی یەكینەكانی پاراستنی گەل لەرۆژئاوای كوردستان ،س��اڵ��ی" "1990لەشارۆچكەی دەربەندیخان لەگوندی هۆرێنێ لەدایكبووە و ناوی دایكی"جەمیلە عەزم"ە. هەڤاڵ"دیار دەلیال" ،ساڵی""2010پەیوەندی بە بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستانەوە دەكات و ساڵی""2014 لەگەرمەی هێرش و پەالمارەكانی گروپە چەتەكانی داعش بۆ سەر گەلەكەمان لەرۆژئاوای كوردستان بەو پەڕی گیانفیدایی
و خۆڕاگرییەوە و بەهەستكردن بەبەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و دیموكراتی بەشداری ناو ریزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل"یەپەگە"دەبێت و لەزۆر شوێندا رۆڵی قارەمانانەی بینیووە لەبەرەنگاربوونەوەی ئ��ەو گروپە چەتانە و لەبەرواری" "2014/7/30هاوكات لەگەڵ"سێزدە"هاورێبازی خۆیدا لەئۆپەراسیۆنی"تۆڵەی شەهیدانی كۆبانی" ،لە شاری كۆبانی دەگاتە كاروانی شەهیدان و لەئێستاشدا تەرمی پیرۆزی لەكۆبانی بەخاك سپێردراوە.
چەند دیمەنێك لەمەراسیمی پرسەی شەهید"دڵشا ئەحمەد عارف" ـ دەربەندیخان
Rojî Wilat Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan [Jimarey: 42] [Salî: 2014]
گەریالی شەهید"دڵشاد ئەحمەد " ناسراو بە"دیار دەلیال،"عارف