رۆژی واڵت
گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات [ساڵی [ ]4ژمارەی [ ]2014/10/20[ ]44گەاڵرێزان 2714کوردی] [نرخ 1500 :دينار]
()6مین كۆنگرەی پارتی چارەسەری؛
بڕیاری بەشداری دەستپێشخەری"تەڤگەری ئازادی"دا ژۆ فرانسیس؛ كۆبانێ كەرامەتی مرۆڤایەتی و مرۆڤبوون دەپارێزێت
چەند دیمەنێك لەكۆنگرەی شەشەمی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ـ رێكەوتی 2014/10/16
~ ساڵی | 4ژماره 44 2014/10/20 Rojî Wilat
رۆژی واڵت
گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات
Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan ][Jimarey: 44 ] [Salî: 2014
[ساڵی [ ]4ژمارەی [ ]2014/10/20[ ]44گەاڵرێزان 2714کوردی] [نرخ 1500 :دينار]
()6مین كۆنگرەی پارتی چارەسەری؛
بڕیاری بەشداری دەستپێشخەری"تەڤگەری ئازادی"دا ژۆ فرانسیس؛ كۆبانێ كەرامەتی مرۆڤایەتی و مرۆڤبوون دەپارێزێت
گەریالی شەهید"ئەمیر فاخر ئەنوەر" ،ناسراو بە"گەنجۆ
خاوەنی ئیمتیاز
کۆمیتەی ڕاگەیاندنی PÇDK
سەروتار راپۆرت
سەرنووسەر
پەروین حەسەن مستەفا
وتار
بەڕێوەبەری نووسین ئارام کەریم بابان
دەستەی نووسەران فەهمی محەمەد سۆران حسین ئامینه محەمەد چنوور غەریب
دیزاین
چاوپێكەوتن
كاردۆ عەلیالی
ژمارەی متامنه
هونەر
446
www.PCDK.org Roji_Wilat@yahoo.com ناو نیشان کەرکوک ،بەرامبەر یانەی وەرزشی کەرکوک
...... 3شەشەمین كۆنگرەی پارتی چارەسەری؛ كۆنگرە بڕیاری بەشداری دەستپێشخەری"تەڤگەری ئازادی"دا ...... 12تارا حسین؛ پارتی چارەسەری وەرچەرخانێكی نوێی لەخەباتی رێكخستنیدا دەكات ...... 17شەهید ئارام؛ نمونەی كەسێكی سادە و لەخۆ بردوو و ئازادیخواز بوو ...... 22ژن الی یەپەگە و داعش ...... 24پەشێو بۆ كۆبانێ؛ كۆبانێ یەكەم رستەی بۆ مێژووی تازە تۆمار كرد و بووە كاراترین كارگەی نەتەوەسازی ...... 26گۆشتخۆرەكانی كۆبانێ دوای سەركەوتن زۆردەبن ...... 27پرسی كورد و سەرلێشواوی دەوڵەتی تورك ...... 30كۆبانێ رووبەرێكی بچوك و شكۆمەندیەكی گەورە ...... 38پارتی تۆڵەی شەنگال لەكۆبانێ دەكاتەوە ...... 15دیار غەریب؛ لەكۆنگرەدا بڕیارماندا خەباتمان فراوانتر و مەزنتر بكەین ...... 19ژۆ فرانسیس؛ كۆبانێ كەرامەتی مرۆڤایەتی و مرۆڤبوون دەپارێزێت ...... 31میراودەلی؛ مۆدیلی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا؛ جوانترین نموونەیە كە لەجیهاندا نموونەی نییە ...... 37ئارێز عەبدوڵاڵ؛ هەڵوێستی حەیدەر عەبادی لەسەر"پەكەكە" راست و دروستبوو
ژنان
بۆ پەیوەندی گرتن
...... 2دوازدە ساڵی پڕ لەسەروەری
بیرەوەری كەریال
...... 41ئۆجاالن؛ هیچ شارستانیەك بەقەدەر سەرمایەداری یاری بەژن نەكردووە
...... 39جگەر خوێن كوردستان بەبووكی جیهان دادەنێ
...... 43بەڵێنت ئەدەمێ نایەڵم هیچتان بەسەربێ
سەروتار
2
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
دوازدە ساڵی پڕ لەسەروەری شرۆڤهی سیاسی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان كە لــــە""2002/3/5دا لەسەردەستی ژمارەیەك تێكۆشەری ماندوونەناس دامەزرا ،دوای زیاتر لەدوازدە ساڵ تێكۆشان و لەكۆنگرەی شەشەمیدا كە لـــە" "2014/10/16لەكەركوك ئەنجامیدا، بڕیاری راوەستانی خەباتی خۆیدا و هاوكات بڕیاریدا كە بەشداری جواڵنەوەیەكی دیموكراتی نوێ ببێت كە لەالیەن كۆمەڵێك تێكۆشەری دیموكراتخواز و نەتەوەییەوە راگەیەندراوە. بەم بڕیارە پارتی چارەسەری دەبێتە بەشێك لەمێژوو ،ئەندامانی"پارتی چارەسەری"یش دەست بەنوسینەوەی مێژووییەكی نوێ دەكەن. ئــەم بــڕیــارەی پارتی چــارەســەری نیشانەی پرسیار لەالی یارونەیاری ئەم پارتە دروست دەكات ،لەهەر پرسیارێكیش بەرچاوتر ئەوەیە كە ئایا پارتی چــارەســەری و ئەندامەكانی دەســت لەتێكۆشان بــەردەدەن یان شێوازی تێكۆشانی خۆیان دەگۆڕن؟ ئایا نەدەكرا پارتی چارەسەری لەكۆنگرەی شەشەمی خۆیدا بڕیاری وەرچەرخانی راستەوخۆی بدایە و بەوشێوەیە سەردەمێكی نوێی دەســت پــێ بكردایە؟ ئایا ئەو بڕیارەی پارتی چارەسەری داویەتی دەتوانێت جێبەجێ بكات؟ ئایا ئەو مێژووییەی پارتی چارەسەری چی لێ بەسەردێت و كێ خاوەنداری لێدەكات؟ ئایا ئەندامانی ئەم پارتە دەستبەرداری ئەم مێژووە دەبن؟. بەپێ ئەنجامنامە و بەالغی كۆتایی كۆنگرەی شــەشــەم ،پــارتــی چــارەســەری بــڕیــاریــداوە ئاستی تێكۆشانی خۆی بەرزتر بكاتەوە و خەباتی خۆی بەرفراوانتر بكات .دەخوازێت خاوەندارییەكی راستەقینە لەمێژووی تێكۆشانی خۆی و سەرجەم ئازادیخوازان و دیموكراتخوازان بكات .مێژووی پارتی چارەسەری و مێژووی تێكۆشانی دیموكراتیانەی كــەس ،گــروپ و دەستە و الیەنە جیاوازەكان دەبنە بناغەی خەباتی ئایندەی ئەندامانی پارتی چارەسەری
و ئەو دەستپێشخەرییەی كە پێشەنگایەتی جواڵنەوەیەكی نوێ دەكات .ئەم مێژووە وەكو ســەروەری و بناخە بۆ هەرهەنگاوێك سەیر دەكرێت. ئێمە وەكــو ستافی گ ــۆڤ ــاری"رۆژی واڵت" كە لەتێكۆشانی رابــردوومــانــدا هەوڵمانداوە ببینە زمانحاڵێكی راستگۆ بــۆ گەیاندنی بەرنامە و پرۆژەكانی پارتی چارەسەری و شرۆڤەكردنی بــارودۆخــی ژیانی كۆمەڵگا، پیرۆزبایی گەرم لەسەرجەم ئەندامانی پارتی چــارەســەری دەكــەیــن بــۆ ئــەو هــەنــگــاوە و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین .هاوكات خەباتی خــۆمــان لەچوارچێوەیەكی نوێدا رێكدەخەینەوە و الپەڕەكانی دوا ژمارەی گۆڤارە خۆشەویستەكەتان دادەخەین ،بەاڵم ئەمەشیان لەپێناوی هەنگاوێكی مەزنتردا. لەكۆتاییدا دەڵێین ساڵو لەمێژووی خەباتی دوازدە ساڵەی"پارتی چــارەســەری" و چوار ســاڵــەی"گــۆڤــاری رۆژی واڵت" ،ســاو لەو كەسانەی كە بەبێ ماندووبوون شەو و رۆژیان خستە سەریەك بۆ دروستكردنی ئەو مێژوو بەهایانە .ساڵو لەو مێژووەی كە ســەرەڕای هەموو ئاستەنگی و مامەڵەیەكی نادیموكراتی خۆی نوسیەوە .ساڵو لەو تێكۆشانەی كە كــاری كرد بۆ دروستكردنی نەوەیەكی نوێ سیاسی و چەمكێكی نوێی سیاسی و ژیانێك كەتێیدا تاكەكانی كۆمەڵگا پشت بەخۆیان دەبەستن ،چاویان لەدەرەوە نییە و مرۆڤاییانە، دیموكراتیانە ،ئازادانە ،هاوسەنگانە ،نەتەوەییانە بیردەكەنەوە و دەژیــن .شۆڕشی ویژدانی و ئەخالقی و هاوسەنگی ژن و پیاو بەبنەما دەگرن ،باوەڕییان بەپێشەنگایەتی ژن و گەنج هەیە و خۆبەخشانە كاردەكەن و سیاسەتیشیان كردە هونەری خزمەتكردن و لەئامرازی بازرگانی رزگــاریــان كــرد .ساڵو لەو نەوەیەی كە لەم مێژووەدا خولقاو دۆزی كورد وەكو یەك دۆز دەبینێ و پارچەی ناكات و لەپێناوی ژیانێكی ئازاد و ئافراندنی كوردێكی ئــازاددا هەمیشە وەردەچەرخێ. ساڵو لەپارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان و سەرجەم ئەو شەهیدانەی خوێنی خۆیان كردە قوربانی چەسپاندنی چەمكەكانی.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
3
راپۆرت
شەشەمین كۆنگرەی پارتی چارەسەری؛
كۆنگرە بڕیاری بەشداری دەستپێشخەری"تەڤگەری ئازادی"دا
ئا /دیجلە دڵدار رۆژی" ،"2014-10-16لەهۆڵی چراكان لەشاری كەركوك ،پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان شەشەمین كۆنگرەی خۆی بەدروشمی(گۆڕانكاری و هەنگاونان بەرەوسیستەمی نوێی رێكخستنی)سازكرد .كۆنگرە بەئامادەبوونی" "300ئەندام لەنوێنەری سەرجەم رێكخستنەكان لەهەموو شار و شارۆچكە و شارەد ێ و گوندەكان و ئۆرگانەكانی پارتی لەناوەوە و دەرەوەی واڵت ،نوێنەری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان و ژمارەیەك لەپارتی سیاسی و كەسایەتی و خانەوادەی شەهیدان بەڕێوەچوو .كاتژمێر ""9ی سەرلەبەیانی كۆنگرە بەخولەكێك راوەستان بۆگیانی پاكی شەهیدان لەگەڵ سرودی ئەی رەقیب دەستی بە بەرنامەكانی كرد .وتاری كردنەوەی كۆنگرە لەالیەن هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان، هەڤاڵ"دیارغەریب "پێشكەشكرا. دەقی وتاری كردنەوە كۆنگرە: بەڕێزان دیوانی شەشەمین كۆنگرەی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بەرێزان ئەندامانی كۆنگرەی شەشەم ئامادەبووانی بەڕێز سەرەتا بەناوی هاوسەرۆكایەتی و ئەنجومەنی بەڕێوەبەرێتیەوە ،ئەنجامدانی شەشەمین كۆنگرەی پارتە تێكۆشەرەكەمان ،پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەخۆمان و ئێوەی بەڕێزو سەرجەم ئەندام و الیەنگرانی پارتەكەمان پیرۆز دەكەم .هیوای سەركەوتن بۆ كارنامەی كۆنگرەی دەخوازم و بەئۆمێدم كە كۆنگرە ببێتە وێستگەیەك كە وەرچەرخانی چلۆنایەتی لەتێكۆشانی ئێمەدا ئەنجام بدات ،بەشێوەیەك كە بتوانین وەاڵمی هیواو
ئاواتەكانی جەماوەری گەلەكەمان بدەینەوەو گیانی شەهیدە سەربەرزەكان و دڵی كەس و كارو هاوڕێبازانی شەهیدان شاد بكەین. هەڤااڵنی هێژا ئەنجامدانی كۆنگرە لەم ساتە وەختەدا ،نیشانەی هەستكردن بەبەرپرسیارێتیە بەرامبەر چارەنووسی گەلەكەمان و پێداگرییە لەسەر جێبەجێكردنی پێوەرەكانی پەیڕەوی ناوخۆی پارتیمان ،ئەمەش گرنگی كۆنگرە زیاتر دەكات و رۆڵێكی نائاسایی و زۆر بایەخداری پێ دەبەخشێ .ئێمەش پێكەوە شەرەفی هەڵگرتنی ئەو بارەو گێڕانی ئەو رۆڵەمان پێ بڕاوە. هەر بۆیە پێویستە بەبەرپرسیارێتیەكی مێژووییەوە هەڵسوكەوت بكەین، هەتا بتوانین ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆمان بەسەركەوتوویی جێبەجێ بكەین .دیارە ئەمەش بەخوێندنەوەو هەڵسەنگاندنێكی بابەتیانە دەبێت بۆ بارودۆخی جیهان ،ناوچەكەو كوردستان و هەروەها هەڵسەنگاندنی كاروخەباتی رابردوومان و گەشەپێدانی هەنگاوە باشەكان و سوود وەرگرتن لەكەم و كوڕتیەكان و دووبارە نەكردنەوەیان و پەند وەرگرتن لێیان بۆ دەستەبەركردنی سەركەوتن .لەسەر ئەو بنەمایانەش ئەركەكانی ئێستا و ئایندەمان دیاری بكەین و میكانیزمەی كاروخەبات رێكبخەینەوە. ئەندامانی بەڕێزی كۆنگرە الی هەموان ئاشكرایە جیهان ،ناوچەكە و كوردستانیش بەقۆناخێكی هەستیارو چارەنووسسازدا تێپەڕ دەبن .قۆناخێكە سەرلەنوێ هاوكێشەكان رێكدەخرێنەوە ،هاوسەنگی هێزەكان و مۆدیلی چارەسەری و رێكخستنەوەی هاوكێشەكان گۆڕانكاریان بەسەردا دێت .ئەو هەڵسەنگاندنانەی سااڵنێكە ئێمە جەختی لەسەر دەكەینەوە ،ئەوەتا لە ئەرزی واقعدا پێكدێن .هەر ئەمانەش وایان كردووە كە ئۆمێدی جەماوەر بەئێمە ڕوو لەزیادبوون بكات و لەئەمڕۆدا زۆربەی جەماوەری كوردستان و الیەنە سیاسیەكانیش
راپۆرت
4
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
ئەو رۆڵەی شەرڤانانی یەپەگە ،یەپەژە ،هەپەگەو یەژاستار لەشەنگال و مەخمور بینیان و جێگیربونیان لەسەنگەرەكانی پاراستنی كەركوك و ناوچەكانی ترداو هەڵوێستی پارتی چارەسەری لەتاودانی گیانی بەرەنگاربوونەوەدا .رۆڵ و پێگەی پارتی و تەڤگەڕی ئێمەی بەهێزكرد هیوای خۆیان لەسەر هەڵوێستی تەڤگەری ئێمە هەڵچنیوەو گەرماییەكی زۆر بەئاڕاستەی ئێمەدا لەباشوری كوردستاندا هەیە .ئەگەر بەباشی ئەم بارودۆخە هەڵسەنگێنین و ئەركەكانی خۆمان جێبەجێ بكەین ،ئەوا مۆركی خۆمان لەگۆڕانكارییەكان دەدەین. دەبێت ئەو راستیە دەرك پێ بكەین كە روداوەكانی شەنگال و مەخمور و ئەو هەڕەشانەی كە لەمانگی ئابدا خەریك بوو دەسكەوتەكانمان لەباشووردا لەناوببات ،چەندە گوزارە بوو لە هێرشی رێكخراوێكی توندڕەو ئەوەندەش دەرهاویشتەی سیاسەتی حكومەتی هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بوو .هەر ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی پێگەو رۆڵی حكومەت ،بەتایبەتی پێگەی پارتی دیموكرات الواز ببێت و ناچار بوون بچنەوە بەغدادو بەشداریان لەحكومەتی ئێراقدا كرد .لەبەرامبەری ئەوەدا ئەو رۆڵەی شەرڤانانی یەپەگە، یەپەژە ،هەپەگەو یەژاستار لەشەنگال و مەخمور بینیان و جێگیربونیان لەسەنگەرەكانی پاراستنی كەركوك و ناوچەكانی ترداو هەڵوێستی پارتی چارەسەری لەتاودانی گیانی بەرەنگاربوونەوەدا .رۆڵ و پێگەی پارتی و تەڤگەڕی ئێمەی بەهێزكرد .گومانی تێدا نییە ئەم بارودۆخەی ناوچەكەو باشوری كوردستان دەرفەت بۆ دروستبوون و گەشەكردنی جواڵنەوەی نوێی سیاسی و پەیڕەوی كردن لەسیاسەتی نوێش دروست دەكات .هەروەك چۆن شكستی ساڵی""1975ی جواڵنەوەی ئەیلول و پارتی دیموكرات دەرفەتی بۆ دروستبوون و گەشەكردنی كۆمەڵەی رەنجدەران و یەكێتی و چەندین پارتی تر دروست كرد ،ئەم شكستە نوێیەی "پارتی"یش رێگە لەبەردەم نوێیگەری دەكاتەوە. بەاڵم دەبێت ئەو حەقیقەتە بزانین ،شكستی ئەم جارەی پارتی تەنیا شكستی پارتێك یان رێكخراوێك نییە ،بەڵكو شكستی چەمك و رێبازێكی سیاسیە ،شكستی ئەو رێبازەیە كە نزیكەی" "70ساڵە باڵی بەسەر باشوری كوردستان و بەشێكی جەماوەری بەشەكانی تری كوردستاندا كێشاوە.
شكستی ئەو رێباز و چەمكەیە كە خاوەنی ستراتیژ و تاكتیكی سەربەخۆی خەبات نییە ،یان بێ ئاگایە لەهاوكێشە جیهانیەكان یان خۆی بێ ئاگا دەكات و ئەوە بەبیری خۆیدا ناهێنێتەوە كە لەپەیمانی لۆزانی 1923و رێككەوتنی ئەنكەرای ساڵی 1926ەوە كورد لەهاوكێشە جیهانیەكان بەدەرنراوە و وەكو نەتەوەیەك دانی پێدا نانرێت و ناناسرێت و ئەوەی بەرپرسی یەكەمی ئەو سیاسەت و هاوكێشانەشە ،زلهێزە جیهانیەكانن ،كەچی لە""70ساڵی رابردوودا پارتی دیموكرات و ئەوانەی پێشەنگایەتی سیاسەتی كوردیان كردووە ،زلهێزەكانیان وەكو دۆستی ستراتیژی بینیوە و مامەڵەیان لەگەڵدا كردوون .لەگەڵ ئەوەشدا خۆیان قەناعەت پێ كردووە كە ناكرێت دۆزی كورد وەكو یەك دۆز سەیر بكرێت و دۆزی هەربەشێك تایبەتمەندی خۆی هەیە و پێویستە بەجیا چارەسەر بكرێت و بۆ چارەسەریش دەكرێت سوود لەبارودۆخی سیاسی وەربگیرێت و بەپشتیوانی زلهێزە جیهانیەكان و دەوڵەتانی تر دژی ئەو دەوڵەتەی ئەو بەشەی كوردستانی داگیركردووە تێكۆشان بكرێت .واتە كاتێك ئێمە لەئێراق و باشوری كردستاندا تێكۆشان بكەین ،ئەوا تەنیا ئێراق دوژمنمانە و ئێران ،توركیا و سوریا و هێزە جیهانیەكانیش دەبنە دۆستمان ،خۆ ئەگەر لەئێران خەبات بكەین ،ئەوا تەنیا"ئێران"دوژمنە و ئەوانی تر دەبنە دۆست .ئەزموون وتاقیكردنەوەی بەمشێوەیەمان زۆرە .كۆماری كوردستان لەمەهاباد ،جواڵنەوەی ئەیلول، جواڵنەوەی كوردی باشور لەدوای 1975هەتا 1988و جواڵنەوەی رۆژهەاڵت لەساڵی 1979هەتا 1988و ئەزموونی باشور لەدوای راپەڕینەوە دیارترین نمونەن .لەچەمك و رێبازدا هەرچەندە باسی كوردایەتی و نەتەوەیی بكرێت، بەاڵم پێیان وایە دۆزی كورد چوار دۆزە و یەك دۆز نییە ،بەواتایەكی تر ئێمە چوار گەلین یەك گەل و نەتەوە نیین .هەمان كات باوەڕییان بە توانای گەل نەبووە و نییە ،هەر ئەمەش وای كردووە كە هەركاتێك پشتیوانی نێودەوڵەتیان لێ ببڕێت ئەوان كۆتاییان پێ دێت .هەر ئەمەشە ئەمڕۆ وای لەپارتی دیموكرات و راگەیاندنەكانی كردووە كە ئەوەندە بانگەشە بۆ
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
5
راپۆرت
وەكو هاوسەرۆكانی پارتی چارەسەری و ئەنجومەنی بەرێوەبەرێتی گەیشتوینەتە ئەو باوەڕییەی كە لەباشوری كوردستاندا پێویستیمان بەجواڵنەوەیەكی سیاسی هەیە كە بتوانێت گوزارە لەمیكانیزمەی سیاسی ناو سیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتی بكات و بەرفراوانتر لەپارتە سیاسیەكان خەبات بكات
پشتیوانی دەرەكی دەكەن .لەدوا ساتەكانیشدا زلهێزەكانیش دەركیان بەم حەقیقەتە كرد و بینیان ئەو رووداوانە دەرفەتی سەركەوتنی رێبازی كوردی ئازاد زیاتر دەكات ،هەربۆیە دەستیان بەهاوكاری حكومەتی هەرێم و پارتی دیموكرات كردو لەئێستاشدا چاوی خۆیان لەئاستی هێرشەكانی داعش و هاوپەیمانەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ،بەتایبەتی كۆبانێ نوقاندووە، بەاڵم بەرخۆدان و قوربانیەكانی گەل و شەڕڤانانی یەپەگە لەكۆبانێ و هەڵوێستی كەجەكە بۆ گشتی كوردستان و ئەو ئاستەی لەرووی وشیاری و هەستی نەتەوەییە لەباشوریشدا جەماوەر پێیگەیشتووە دەتوانێت كۆتایی بەو سەردەمە بهێنێ و سەردەمێكی نوێ دەست پێ بكات. هەر بۆیە پێداگیریمان لەسەر جێگیركردنی چەمكی نەتەوەیی و بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و داڕشتنی ستراتیژی نەتەوەیی و دروستكردنی ئێرادەیەكی سیاسی و سەربازی نەتەوەیی دەبێتە ئەركی لەپێشینەی ئەم قۆناخەمان .دەبێت هاوشانی ئەمەش پێداگری لەسەرداڕشتنی ستراتیژییەكی نەتەوەیی و دیموكراتی بكەین لەباشوری كوردستاندا و گەشە بەپەروەردەی نەتەوەیی و دیموكراتی بدەین و تاكەكان و كۆمەڵگاكەمان لەسەربنەمای پشت بەخۆبەستنن یەكگرتوویی و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری پەروەردە بكەن .هێزی پێشمەرگە لەسەر بنەمای خزمەتی نیشتمان و گەل و بەیاسا رێكبخرێتەوە و پێشمەرگایەتی نەبێتە سەرچاوەی بژیۆی و ئەوانە پێشمەرگایەتی دەكەن خۆبەخشانە و بەبێ پارەو بۆ ماوەیەكی دیاری كراو بێت و هەژموونی حزبایەتی بەسەرەوە نەبێت .شانبەشانی ئەمانە لەچوارچێوەی چەمكی كۆنفیدراڵی دیموكراتیداو لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی كار بكەین بۆ چارەسەركردنی پرسەكانی ئێراق بەگشتی و ئەو كێشانەی لەنێوان بەغداد و هەولێردا بەهەڵواسراوی ماوەتەوە .لەوێنەی پرسی كەركوك و ناوچەكێشە لەسەرەكان ،پرسی بودجە ،پرسی نەوت و گاز و سامانە سرۆشتیەكان ،رۆڵی پێشمەرگەو پێگەی لەدامەزراوەی پاراستنداو پرسی رێكخستنەوەی سیستەمی ئیداری ئێراق و باشوری كوردستان كە
سیستەمێكی كۆن و بەسەرچووە ،بەشێوەیەك كە ژمارەی پارێزگاكانی ئێراق و كوردستان زیاد بكرێن و خاوەنی المەركەزی ئیداری و ئابووری و خۆپاراستن بن .شانبەشانی ئەمانە سیستەمی ئێراق و دەستوور و یاساكانی ئێراق و هەرێمی كوردستان بەشێوەیەك رێكبخەینەوە كە سەرجەم ماف و ئازادییەكانی گەالن و پێكهاتە جیاوازەكانی ئێراق و كوردستان دەستەبەر بكات و ئەو یەكە ئیداریانەی بەشی زۆری لەپێكهاتەیەكە مافی خۆبەرێوەبەری دیموكراتیانەی بۆ دەستەبەر بكرێت لەوێنەی شەنگال، تەلعەفەر ،دەشتی موسڵ ...هتد .لەپێناوی دەستەبەركردنی ئەم ماف و ئازادیانەشدا تێكۆشانێكی ئایدیۆلۆژی ،رۆشنبیری و سیاسی بەرفراوانی بەرێوە ببەین بەشێوەیەك دەرفەت بۆ قوڵكردنەوەی ناكۆكی نەتەوەیی، ئایینی و ئایینزایی نەهێڵینەوە و كۆتایی بەو چەمكە بهێنین كە لەسەر قوڵكردنەوەی ناكۆكیەكان كار دەكات.
هەڤااڵنی هێژا پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەدوازدە ساڵی رابردووی تەمەنیدا بەپشت بەستن بەو میراسە خەباتی كرد كە لەباشوری كوردستان و بەشەكانی تری كوردستاندا تۆوی گیانفیدایی و خۆبەخشی و خزمەتیان بەگەل و نیشتمان ،چاند .هەمیشە هەوڵیداوە شایستەی گەل و نیشتمان و شەهیدان بێت و هەوڵیداوە ئااڵهەڵگری رێبازی ئازادی بێت و هیواو ئاواتەكانی شێخ مەحمود ،ئیبراهیم خانی دەلۆ ،خەلیل خۆشەوی، ئالۆبەگ ،شێخ سەعیدی پیران ،سەید رەزای دێرسیمی ،قازی محەمەد، لەیال قاسم ،شەهیدئارام ،مامەڕیشە ،دكتۆر سیروان ،هەڤاڵ ڤیان ،رێبەر ئۆجاالن و شەهید ئارام خاڵەبازیانی ،ئامەد كەركوكی و دیار دەربەندیخانی، ئامەد پێنجوێنی ،گەنجۆ خۆشناوو جوتیار قەرەداخی و هەزاران شەهیدی رێگای ئازادی لەخۆیدا كۆبكاتەوە .كاری كردووە بۆ ئەوەی كەخەمی ژنان ،گەنجان ،جوتیار ،كرێكار ،پیشەوەر ،فەرمانبەر ،مامۆستاو سەرجەم
راپۆرت
6
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
بڕیاردان لەسەر بابەتێكی بەمڕەنگە بڕیارێكی مێژوویی دەبێت و بەواتای گەیاندنی خەباتی رابردووە بەئاستێكی نوێ و گەشاوەتر ،ئەم بڕیارە بەواتای هەڵوەشاندنەوەی پارتی چارەسەری و دەست لەخەبات و تێكۆشان بەردان نییە ،بەڵگو بەواتای گوڕدان بەخەبات و تێكۆشان و بەرزكردنەوەی ئاستی تێكۆشانە بەفۆرم و مۆدیلێك كە لەگەڵ دونیای ئەمڕۆ و چەمكی ئێمەشدا بگونجێت چین و توێژە زەحمەتكێشەكانی كوردستان و پێكهاتە جیاجیاكانی كۆمەڵگا لەوێنەی موسوڵمان"سوننە ،شیعە"مەسیحی"ئاشوری، كلدانی ،سوریانی ،ئەرمەنی" ،ئێزیدی، شەبەك و كاكەیی هەڵبگرێت و ژیانێكی ئاسوودە و شایستەیان بۆ دەستەبەر بكات و بەپێی توانای خۆی خزمەتی كردووەو لەم پێناوەشدا رووبەرووی گەلێك زەحمەتی بووەتەوەو شەهیدی پێشكەش كردووە ،زۆربەی بەڕێوەبەرو ئەندامەكانی رووبەرووی سزای سیاسی بوونەتەوەو ئاخنراونەتە زیندانیشەوە، بەاڵم پارتی چارەسەری سوور بووە لەسەر گەیشتن بەئاوات و ئامانجەكانی كە ئاوات و ئامانجی گەل و كۆمەڵگاكەیەتی .ئەمە وامان لێ دەكات شانازی بەوەوە بكەین كەلەم رێباز و رێكخستنەدا خەبات و تێكۆشانمان كردووە .بەاڵم دەبێت ئەو راستیەش بڵێین كە سەرەڕای ئەو هەموو فیداكاری و لەخۆبردووییە، هەتا ئێستا نەمانتوانیووە وەاڵمی ئاوات و ئامانجەكانی گەلەكەمان بەتەواوی بدەینەوە، هێشتا لەسەرەتای رێگاداین و خەبات و تێكۆشانی ئێمەش بێ كەم و كورتی نەبووە، سەرەڕای هەڵسەنگاندنی راست و دیاریكردنی چارەسەری لەرووی تیۆرییەوە ،بەاڵم لەرووی كرداری و گەاڵڵەكردنی میكانیزمەی كاروخەبات و شێوازی چاالكییەوە نەمانتوانیوە ئامانجەكانمان بەتەواوی بپێكین و ئەمەش دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی مەزنەوە.
بێگومان كاتێك هەڵسەنگاندنی راست و دروست هەبێت ،چارەسەری گونجاو هەبێت ،بەاڵم ئەنجامی تەواو نەبێت ،ئەمە ئەوە دیاری دەكات كە میكانیزمەی كاروخەبات و چاالكی ،وەكو رێبەر ئاپۆ دەڵی"زكروفكر و چاالكی"یەكتری تەواو ناكەن ،هەربۆیە گرنگە ئەم كۆنگرەیە لەم بوارەدا رۆڵی خۆی ببینێ ،ئێمە وەكو هاوسەرۆكانی پارتی چارەسەری و ئەنجومەنی بەرێوەبەرێتی گەیشتوینەتە ئەو باوەڕییەی كە لەباشوری كوردستاندا پێویستیمان بەجواڵنەوەیەكی سیاسی هەیە كە بتوانێت گوزارە لەمیكانیزمەی سیاسی ناو سیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتی بكات و بەرفراوانتر لەپارتە سیاسیەكان خەبات بكات .بۆ ئەوەش بەگرنگی دەبینین كۆنگرە بتوانێت بڕیارێك بدات بۆ ئەنجامدانی وەرچەرخانێكی بەمشێوەیە .واتە بڕیارێك كە تێیدا پارتی چارەسەری بەبێ دوودڵی كۆتایی بەسەردەمی خەباتی حزبی بهێنێت و شانبەشانی ئەو كەس و رێكخراوانەی باوەڕییان بەتێكۆشانی نەتەوەیی و دیموكراتی هەیە كار بۆ دروستكردنی جواڵنەوەیەكی سیاسی و كۆمەاڵیەتی بكات .ئەوەی جێگای خۆشحاڵیشە ،ئەوەیە كە لەئێستا هەوڵدانی بەمشێوەیە هەیە و چەندین گروپ و رێكخراو و كەسایەتی داوای بەمشێوەیەیان پێشكەش كردووین. دیارە بڕیاردان لەسەر بابەتێكی بەمڕەنگە بڕیارێكی مێژوویی دەبێت و بەواتای گەیاندنی
خەباتی رابردووە بەئاستێكی نوێ و گەشاوەتر، ئەم بڕیارە بەواتای هەڵوەشاندنەوەی پارتی چارەسەری و دەست لەخەبات و تێكۆشان بەردان نییە ،بەڵگو بەواتای گوڕدان بەخەبات و تێكۆشان و بەرزكردنەوەی ئاستی تێكۆشانە بەفۆرم و مۆدیلێك كە لەگەڵ دونیای ئەمڕۆو چەمكی ئێمەشدا بگونجێت .هاوكات دەبێت بزانین بەشداری هەر تەڤگەر و جواڵنەوەیەك ببین ،بەواتای ئەوە نییە كە ئەو تەڤگەڕە بەردەوامی پارتی چارەسەرییە! بێگومان ئەو تەڤگەرەی ئێمە پێمان باش بێت و تەڤلی ببین دەبێت رێز لەخەبات و تێكۆشان و مێژووی پارتی چارەسەری بگرێت و بەبەشێك لەمێژووی خۆی و میراسی خۆی بزانێت ،ئێمەش دەبێت رێز لەمیراس و مێژووی خەبات و تێكۆشانی ئەو گروپ و رێكخراو و كەسانە بگرێن كە هاوبەشمان دەبن لەو تەڤگەرە و جواڵنەوەدا و هەموومان بەپێی ناسنامە و پێوەر و میكانیزمەی ئەو تەڤگەرە نوێیە بجوڵێینەوە. گومانی تێدا نییە ئەگەر ئێمەو هەموو ئەوانەی كە خوازیاری چارەسەری و ئازادی و دیموكراتین بەبەرپرسیارییەوە هەڵسوكەوت بكەین ،ئەوا دەتوانین ئاوات و ئامانجەكانی گەلەكەمان بەدی بهێنین. لەكۆتاییدا دەخوازم ئەوە بڵێیم ،زۆر خۆشحاڵ بووم كە لەگەڵ ئێوەداو لەناو ئەم رێكخستنە خۆنەویستەدا بۆ ماوەیەك خزمەتم كردووە. چۆن شانازی بەخزمەت و تێكۆشانی پارتی
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
7
راپۆرت
دەبێت ئەو حەقیقەتە بزانین ،شكستی ئەم جارەی پارتی تەنیا شكستی پارتێك یان رێكخراوێك نییە ،بەڵكو شكستی چەمك و رێبازێكی سیاسیە ،شكستی ئەو رێبازەیە كە نزیكەی""70 ساڵە باڵی بەسەر باشوری كوردستان و بەشێكی جەماوەری بەشەكانی تری كوردستاندا كێشاوە. شكستی ئەو رێباز و چەمكەیە كە خاوەنی ستراتیژ و تاكتیكی سەربەخۆی خەبات نییە چارەسەرییەوە دەكەم ،ئەوا خۆشم بەبەرپرسی یەكەم دەزانم لەوەی كە لەهەندێك قۆناخدا ئەم پارتە نەیتوانیوە ئامانجەكانی بپێكێ. لەئێستاشدا ئامادەی هەموو لێپرسینەوەیەكم. ئێوە چی بڕیارێك بدەن سەبارەت بەمن ئەوا من ئامادەم جێبەجێ بكەم .بۆ قۆناخی ئایندەش لەتێكۆشاندا ئەگەر درێژە بەخەباتی پارتی بدەن ،یاخود بڕیاری وەرچەرخان بدەن و هەنگاوی فراوانتر بهاوێژن ،ئەوا من هاوكار دەبم و وێنەی سەربازێكی ون ئامادەم خزمەت بكەم. لەهەموو حاڵەتێكدا پێم خۆشە لەدەرەوەی بەرێوەبەرێتی خزمەتی پارتی چارەسەری و رێبازەكەی بكەم. دووبارە پیرۆزبایی ئەنجامدانی كۆنگرەتان لێ دەكەم و لەئێستاوە لەچاوتاندا سەركەوتن دەخوێنمەوە. سەری رێز و دروود بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان ،بەتایبەتی شەهیدانی ئەم دواییەی كەركوك ،شەنگال و بەرخۆدانی كۆبانێ دادەنەوێنم. ساڵو بۆ بەرخۆدان و گیانی بەرەنگاربوونەوەی گەلەكەمان و هاوسەنگەری گەریال و شەڕڤانان و پێشمەرگە دەنێرم. ساڵو و رێز و خۆشەویستی خۆم لێرەوە هەتا ئیمرالی پێشكەشی رێبەر ئاپۆ دەكەم. بەرەو"خۆماڵیكردنی خاك ،ئاو و سامانە سروشتیەكانمان و بەدیهێنانی ژیانێكی ئازاد و
دیموكرات" هەر شاد و سەركەوتو و سەرفراز بن دیار غەریب هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان 2014/10/16 پاشان پەیامی پارت و الیەنە سیاسیەكان خوێندرایەوە .لەالیەن كۆمیتەی ئامادەكاری كۆنگرەوە راپۆرتی ئامادەكاریەكانی كۆنگرە پێشكەشكرا. راپۆرتی كۆمیتەی ئامادەكاری كۆنگرە لەالیەن (م.ئازاد شێخان)یەوە خوێندرایەوە كە تێدا هاتبوو؛ بە باوەڕبوونمان بە كوردستانی بوونی كەركوك و شاری پێكەوەژیانی گەالن بەشێوەیەی ئازادانە و دیموكراتیانە كۆنگرەی شەشەمی پارتەكەمان هاوشێوەی كۆنگرەكانی سێیەم و چوار و پێنجەمی پارتی چارەسەری لەشاری كەركوك سازدەكەین. دواتر دیوانی كۆنگرە كە لەپێنج كەس پێكدەهاتن هەڵبژێردرا ،راپۆرتی سیاسی و كرداری كە لەالیەن ئەنجوومەن پارتی چارەسەریەوە ئامادەكرابووخوێندرایەوە ،ئەندامانی كۆنگرە بەسەرنج و تێبینیەكانیان راپۆرتەكەیان بەرفراوانكرد و دواتر پەسەندكرا. وتاری كۆتایی كۆنگرەش لەالیەن ،هەڤاڵ"نەجیبە عومەر"ەوە پێشكەش كرا كە ئەمەش
دەقەكەیەتی: وتاری كۆتایی كۆنگرەی شەشەمینی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بەرۆحی سەركەوتنی بەرخودانی كوبانی گۆرانكاریەكانمان دەكەینە وەرچەرخانێكی شكۆدار و ئاستی تێكۆشانی دیموكراتی و نەتەوەیمان دەگەیەنینە لوتكە. سەركەوتنی كۆنگرە و بریاری گۆرانكاری ونوێكاری بەمەبەستی وەرچەخانی گرنگ لەتێكۆشانماندا لەتەواوی گەلی كورد ،لەسەروو هەموویانەوە ئەوشەڕڤانە بوێرانەی كەلەسەنگەری پێشەوەداو هێزی هاوبەشی گەریالو پێشمەرگە كەدژبە هێزی تیرۆرستی داعش دەجەنگن، لەباشورورۆژئاوای كوردستاندا بەتایبەتی بەرخودانی بێ وێنەی كوبانی پیرۆزدەكەین. هاوكات سەركەوتنی كۆنگرە لە گەالنی رۆژهەاڵتی ناوەراست و مرۆڤایەتی ئازادیخواز پیرۆزدەكەین. سەری رێزوستایش بۆ هەمووشەهیدانی رێگای ئازادی كوردستان دادەنەوێنین .بەهەمان شێوە هەموو قوربانیانی تراژیدیاو كۆمەڵكوژی گەلی كوردی باوەڕمەندی ئێزیدی لەشەنگال بەبیردەهێنینەوە .ساڵوبۆ خانەوادەی شەهیدان و ساڵوی وەفداری و رێزمان ئاڕاستەی بیرمەندو فەیلەسوف رێبەری مرۆڤایەتی و رێبەری گەلی كورد رێبەر(عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالن) دەكەین .ئەم كۆنگرەیە لەهەمووئەندامانمان پیرۆز دەكەین.
راپۆرت
8
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
وەك پارتی چارەسەری بەو پەیمان وسوێندانەی كەلەم كۆنگرەیەدا بۆ هەموو شەهیدان دووپاتمانكردەوە ،لەئێستا بەدواوە هەمووئەندامانمان لەهەرجێگەیەك بێت لەناو رێكخستنی نوێ و لەناوتەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستاندا بێ ووچان وماندوو نەناسانە بەهەمووشێوازێكی فیداكارانە لەسەربنەمای فەلسەفەو فكری ژیانێكی ئازاد كەبەرهەمی فكری رێبەرئاپۆیە پەرەبەتێكۆشانمان دەدەین بەرێزان ئەندامانی كۆنگرە بەهەوڵ وتێكۆشانی بێووچانی ئێوە، بەهەستی بەرپرسیاریتان بەرامبەربەقۆناغی تێكۆشان وبەهەندوەرگرتنی بەرژەوەندی و ماف و ئازادیەكانی گەلەكەمان ،لەپێناوی بونیادنانی رێكخستنی نوێ وبەرفراوان هاوبەشانەو بەئیرادەیەكی توانیمان لەكەش و هەوایەكی دیموكراتیانەدا بڕیاری گۆرانكاری بدەین ،بەمەبەستی وەرچەخانی گرنگ و بۆ وەاڵمدانەوەی پێویست بۆئەو روداووپێشكەوتنانەی كەروودەدا .لەپێناوی بەرفراوانكردنی ئامانج و ئاستی رێكخستەكانمان بەهەناسەیەكی نوێخوازی سەركەوتنی شۆڕش و بەرخۆدانی .بۆئەوەی ببینە وەاڵم و هێزی چارەسەری بۆتەواوی ئەو كێشەو قەیرانانەی كەبەرۆكی گەلەكەمانی گرتووە لەبواری سیاسی كۆمەاڵیەتی و پاراستن وئابوریدا هەنگاوی گرنگ وبریاری چارەنوسازماندا. بەوگۆرانكاری و بریارەگرنگ وبوێرانەی كەلەم كۆنگرەیەدا پێیگەیشتین .دورلەهەموو نەریتێكی خۆدوبارەكردنەوەو بەتێپەڕاندنی زهنیەتی دۆگماوچەقبەستووانە ،پێمانوایە ئەم هەنگاوەشمان وەك هەموودەستپێشەریەكانمان لەماوەی رابردوودا ،كاریگەریی زۆری دەبێت
لەسەرگۆڕانكاری و پێشخستنی چەمك ونەریتی نوێی دیموكراتیانە. بەرێزان كۆنگرە بەبەشداری 300ئەندام كەنوێنەرایەتی سەرجەم رێكخستنەكانیان دەكردو پێكهاتەیەكی هەمەڕەنگبوون لە لە هەموو نەتەوە ،ئاین و ئاینزاكان ،چین و توێژەكان و بە هاوسەنگی هەر دوو رەگەز ورێژەیەكی زۆری گەنجان بە بەڕێوەبردنی گفتوگۆیەكی تێر و تەسەل لە سەر هەموو بابەتەكان .بەهەڵسەنگاندنی قوڵ وبەرفراوان لەسەررەوشی سیاسی جیهان و رۆژهەاڵتی ناوەراست و كوردستان بەتایبەتی باشوری كوردستان و ئێراق ،شیكردنەوەی زانستی وبابەتیانە بۆ تەواوی كێشە سیاسی وسەربازی و ئابوری و كۆمەاڵیەتیەكان كرا ،بەچاوی گەلی ئازادیخواز دورلەهەمووبەرژەوەندیەكی تەنگی حیزبایەتی گەیشتینە دەرئەنجام و رێنمایی گرنگ. هەموومان ئەوراستیە دەزانینن پارتی چارەسەری وەك پارتیەكی ئۆپۆزسیۆنی جەماوەری و دیموكراتی لەسەرهێڵی نەتەوەیەكی دیموكرات لەماوەی رابردوودا بەو دەستپێشخەریانەی كەلە هەمووگۆرەپانەكانی تێكۆشاندا پێشی خست توانی كۆمەڵێك كولتورونەریتی نوێ و چەمكی دیموكراتیانە بخاتەناو گۆڕەپانی تێكۆشانی
سیاسی و كۆمەاڵیەتی .پارتی چارەسەری بەپشت بەستن بەرێبازو فكروفەلسەفەی رێبەرئاپۆ بەپێشخستنی پرۆژەی یەكێتی نەتەوەیی و سیستەمی دیموكراتیانەی گەل كە ئیرادەی گەل بەهێزدەكات وەبەتایبەتی بەو دەستپێشخەریانەی كەلەتێكۆشانی ئازادی ژندا پێش خرا پێشەنگایەتی ژنان لەبەرێوەبردنی سیاسەتدا گەورەترین گورزی كوشندەی لەزهنیەتی رەگەزگەرایی و سیستەمی پیاوساالری ودەسەاڵتدار داوە .لەپێشەنگایەتی گەنجاندا نەناسینی هەمووسنورەكانی ئاستەنگی سیستەمی دەسەاڵتداری توانی نەریتێكی بەرخودانی وپشت نەبەستن بەهیچ هێزێكی دەرەكی پێشبخات .پارتی چارەسەری بەردەوام رێچكەشكێن بووە بۆ شكاندنی هەموو قاڵبێكی پارتی سیاسی كالسیك وپێشەنگایەتیەكی بەهێزی كردلە تێكۆشانی نەتەوەی و دیموكراتیدا .گرێدراو بەهەموو ئەونرخە بەهادارانەی كەبەخوێنی شەهیدان بەدەستمان هێنا لەرەنج وتێكۆشانی هەردووهەڤاڵی پێشەنگ هەڤاڵ ڤیان كارۆخ و دكتۆرسیرواندا لەگەڵ تەواوی شەهیداندا ،توانیمان وەك پارتیەك كە خاوەنەكەی شەهیدانە بەزۆرترین قوربانی وتێكۆشانەوە هەموو زەحمەتیەكانی بەردەم خەبات هەڵبگرین هەنگاوی گرنگمان
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
9
راپۆرت
كۆنگرە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە پەیڕەوی كردن لەسیاسەتێكی كوردستانی ،دیموكراتی و سەربەخۆی هاوبەش لەالیەنی سەرجەم هێزوالیەنە كوردستانیەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی كانتۆنەكانی رۆژئاوەوە دەرفەتی سەركەوتن و ئازادیمان زیاتر دەكات. بەپێچەوانەوە پەرتەوازەیی هێز و الیەنە سیاسیەكانی كوردستان ئەم دەرفەتەمان لەدەست دەدات نا .بەاڵم سەرەڕای ئەم راستیانە زۆرێك لەئامانجەكانیشمان پێك نەهاتوون وژمارەیەك لەپرۆژە گرنگەكانمان كەلەسەربنەمای جیهانبینی نوێ رێبەرئاپۆ دامان رشتبوو وەك پێویست نەكەوتونەتە بواری كرداریەوە. بەبریارین كەئەوئەركانەی كەپێكنەهاتوون وەك ئەركی پێشینەمان بەزووترین كات پێكیان بهێنین. هەڤااڵنی هێژا سەركەوتن وپێش كەوتنی هێڵی ئاپۆچێتی لەسەرتاسەری كوردستاندا و لەگەڵ سەركەوتنی شۆڕش لەرۆژئاوای كوردستانداو بەدەستهێانی كۆمەڵێك دەسكەوتی نەتەوەیی ودیموكراتی لەهەمووبەشەكانی كوردستاندا .روونبوونەوەی راستیەكان بۆجەماوەرو سەرنەكەوتنی هەمووئەو هێزو هێڵە سیاسیانەی كەپشت بەهێزی دەرەكی دەبەستێت .وپارچەبوونی پیالنگێری نێودەوڵەتی لەسەركوردان بەتایبەتی لەگەڵ بەرخودانی بێوێنەی یەپەگەو یەپەژەو هەپەگەو یەژاستاروهێزی بەرخودانی شەنگال دژبەهێزی تیرۆرستی داعش لەسەرناوی هەمووكوردان داستانی قارەمانێتی دا بەگوێی هەمووجیهاندا .لەهەمانكاتداخەباتی درێژخایەن و ماندونەناسانەی پارتی چارەسەری دیموكراتی
كوردستان و هەبوونی ئەو كێشەو قەیرانانەی كەلەباشوری كوردستان و ئێراقدا كەڵەكەبوون. بێ باوەربوونی جەماوەربەهێزوالیەنەكانی تر .هەردەچێت جەماوەر بەكوردونەتەوەو ئاین و ئاینزا جیاوازەكان لەئیراق و باشوری كوردستان زیاترلەچواردەوری پارتی چارەسەری كۆدەبێتەوە .بێگوومان بۆ وەاڵمدانەوەی هەموو داخوازیەكانی خەڵك و بۆئەوەی تێزوپرۆژەی خۆماڵی و سەربەخۆی وتایبەت بەگەلی كوردو گەالنی هەرێمەكە بەشێوەیەكی باشتر و واقع بینانە پێشكەش بەگەل بكەین وبەپشت بەستن و ئەزموون وەرگرتن لەخەباتی رابردوومان. بۆئەوەی بە قەبارەیەكی گەورەتر لەگۆرەپانی تێكۆشاندا رۆڵبگێڕین لەم كۆنگرەیەدا بەدروشمی گۆرانكاری و هەنگاونان بەرەو سیستەمی رێكخستنی نوێ )بریاری ئەوەماندا كەلەئێستا بەدواوە بەشداری لەو دەستپێشخەریەدا بكەین كە بەناوی (دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی)یەوە لەالیەنی كۆمەڵێك كەسی نیشتمانپەرەوەرەوە راگەیەندراوە .لەوێدا درێژە بەخەباتمان دەدەین. هەر لەم كۆنگرەیدا ئەم پەیامانەمان دا بەگوێی جیهاندا: یەكەم :لەرۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا بەپێشەنگایەتی كورد شۆڕش دەستی پێكردووە ،هەربۆیە لەم گۆرانكاریانەدا زۆرگرنگە كەتەواوی سیستەمە
دەسەاڵتدارەكان بەسیاسەتی كۆنی خۆیاندا بچنەوەو گۆڕانكاری بەئاڕاستەی دیموكراتی و ناسینی ناسنامەی هەمووگەالن هەنگاوبنێن. ئیتر زهنیەت وسیستەمی دەوڵەت نەتەوەو زهنیەتی نەتەوەپەرستی و عەقڵیەتی یەك ئااڵو یەك زمان و یەك ئاین كۆتایی پێ هات و لەسایەیدا تەنها گەالن زەرەرمەندبوون بەتایبەتی سیستەمی دەسەاڵتدارلەكوردستاندا یان دەبێت گۆڕانكاری ڕیشەیی ئەنجامبدەن یان هەڵدەوەشێنەوەو لەمێژووی رەشی مرۆڤایەتیدا جێگەدەگرن. دووەم :لەكوردستاندا لەگەاڵ هەموو نیشانەكانی سەركەوتنی شۆڕش زۆرگرنگە كەكورد لەسەربنەمای ستراتیجی نەتەوەی بێنەالی یەكتری وئەو هێزوالیانانەی كەهەتا ئێستا چاوەڕوانی و ئومێدی چارەسەریان بەدەوڵەتانی سەردەستی هەرێمی و جیهانیەوە گرێدابوو بەزووترن كات دەبێت بەسیاسەتەكانیاندا بچنەوە ،گەلی كورد لەسەرئاستی هەرچواربەشی كوردستان بەرژەوەندی تەنگی حیزبایەتی بەالوەبنێن وبەرەو یەكێتی نەتەوەیی و سیاسەتی هاوبەش و پاراستنی هاوبەش بچێت. سێهەم :لەسەرئاستی هەرێمی كوردستان و ئێراق پێویستە بەزوترین كات كێشەكانی ناوەندو بەغداد چارەسەربكرێت و دەستور
راپۆرت
10
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
بەئاڕاستەیەكی دیموكراتیانەدا بگۆڕێت كەتەواوی مافی گەالنی ئێراق بەتایبەتی ماف ودەسكەوتەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت وبەرفراوان بكرێت بەیاسا. كوردستانیش هەرێمی لەسەرئاستی پێویستەتەواوی كێشەكانی گەندەڵی و نادیموكراتی و نەبونی مووچەو كێشە ئابوریەكان وكێشەی خەڵكی ئاوارە ونیشتەجێبوون وخزمەتگوزاری كێشەی كۆمەاڵیەتی و كێشەكانی ژنان و گەنجان لەچوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی دیموكراتیانەدا چارەسەربكرێت .پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسیاسەتی رابردویدا بچێتە و بەئاڕاستەیەكی نەتەوەیدا هەنگاوبنێت .بەتایبەتی لەسەربنەمای هاوكاری وپشتیوانی و پشتگیری كردن ،مامەڵە لەگەڵ هەموودەستكەوتەكانی رۆژئاوا و باكور و رۆژهەاڵتی كوردستاندا بكات .بەزوترین كات گەمارۆكانی سەر رۆژئاوای كوردستان هەڵگیرێت و دەرگای سێماڵكابكرێتەو كانتۆنەكانی رۆژئاوا بەفەرمی وەك هەرێمی سەربەخۆی كوردان پەسەندبكەن .بەگرنگ دەبینین باشوری كوردستان لەچوارچێوەی پاراستنی هاوبەش و نەتەوەیدا بەبەشداری ژنان وپیاوان دابمەزرێنرێت بۆپاراستین هەمووباشوری كوردستان بەتایبەتی ئەو ناوچەكوردستانیانەی كە كێشەیان لەسەرە، یان داعش داگیری كردوون بەتایبەتی (شەنگال و جەلەوال و سەعدیەوموسڵ)ئازادكردنیان وەك كاری سەرەكی خۆمان ببینین .هەمووهیزێكی دەرەكی لە باشوری كوردستاندا دەرخرێنە دەرەوە بەتایبەتی بنكەوبارەگای سەربازی دەوڵەتی توركیا. ئێمەش وەك پارتی چارەسەری بەو پەیمان وسوێندانەی كەلەم كۆنگرەیەدا بۆ هەموو شەهیدان دووپاتمانكردەوە ،لەئێستا بەدواوە هەمووئەندامانمان لەهەرجێگەیەك بێت لەناو رێكخستنی نوێ و لەناوتەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستاندا بێ ووچان وماندوو نەناسانە بەهەمووشێوازێكی فیداكارانە لەسەربنەمای فەلسەفەو فكری ژیانێكی ئازاد كەبەرهەمی فكری رێبەرئاپۆیە پەرەبەتێكۆشانمان دەدەین .جارێكی تر پەیمان بەهەمووشەهیدان .ئەو هەڤااڵنەی كەلەماوەیەدا شەهیدبوون (ئامەدپێنجوێنی و دیاردەربەندیخان و ئامەدكەركوكی و جوتیارقەرەداغی و ئارام كەركوكی وگەنجۆخۆشناوی و گیڤارا قەاڵدزێی و دەریا زێباری) لەكەسایەتی ئەم قارەمانانەدا هەموو ئەوشەهیدانەی كە خەڵكی باشوری كوردستان بوون و سنورەكانیان پارچەپارچەكردو لەباكورورۆژئاواورۆژهەاڵت تێكۆشان و گیانی خۆیان بەخت كرد لەگەڵ ئەوقارەمانەی كەلەپارچەكانی تری كوردستانەوە بەبەرپرسیارێتی نەتەوەیی هاتن لەمەخمورو كەركوك و شەنگال و رەبیعە
Roji_Wilat@yahoo.com
بەقارەمانانە شەهید بوون قارەمانی وەك هەڤاڵ دەنیزفورات و بێستون و دیارو مەروان و. . ) .وتەواوی شەهیدانی سەرهەڵدان لەباكوری كوردستان وبەگەرمایی بوركانی گیانفیدای هەڤاڵ ئارین میركان و بەرۆحی سەركەوتنی بەرخودانی كوبانی گۆرانكاریەكانمان دەكەینە وەرچەرخانێكی شكۆدارو ئاستی تێكۆشانی دیموكراتی و نەتەوەیمان دەگەیەنینە لوتكە. بۆجێبەجێكردنی ئەم بریارە مێژوویەی كەلەم كۆنگرەیەدا وەرمانگرت وبۆبەدەستهینانی هەموومافەنەتەوەیی و دیموكراتیەكانمان ولەدژی هەمووگەندەڵی وناغەدالەتیەك تێكۆشانمان بڵنددەكەین و لەپێنای و سەركەوتنی هەمووئامانجی شەهیدان و ئازادكردنی تەواوی لەسەروهەموویانەوە زیندانیەسیاسیەكان هەتا ئازادی رێبەری گەلی كورد بەرێز رێبەر عەبدوڵاڵئۆج ئاالن وهەتاسەركەوتنی سەرتاسەری ئیرادەی ئازادانەی كوردێكی ئازاد و سەربەخۆ بێووچان ئاستی تێكۆشان و رێكخستنمان بەرفراوان دەكەین. دەڵین یان سەركەوتن یان سەركەوتن نەمری بۆشەهیدان ،بژی رێبەرئاپۆ نەجیبە عومەر كۆنگرەی شەشەمی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان كە ماوەی یەك رۆژی خایاند لەكۆتاییدا گەیشتە ئەم بڕیارانەی خوارەوە: راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی شەشەمین كۆنگرەی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان یەكەم :كۆنگرە بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان، ئێراق ،ناوچەكە و جیهانی هەڵسەنگاند و جەختی لەوە كردەوە كە هاوكێشە و نەخشەی سیاسی سەدەی بیستەم بەسەر چووە و توانای بەردەوابوونی نیە و ئیتر كاتی هەڵوەشاندنەوەیەتی .ئەو ئاڵۆزی و شەڕ و ملمالنێیەی كە لەئارادایە وەكو دەرئەنجامی ئەو ڕەوشە هەڵیسەنگاند .ئەمەش دەرفەتی ئازادی و رزگاربوونی بۆ گەلەكەمان و گەالنی تری بن دەست لەباركردووە ،هاوكات ڕووبەڕووی مەترسیشی كردوینەتەوە .واتە دەرفەتی ئازادی و مەترسی جینۆساید هاوتای یەكترن .ئەمەش ئەركی هەموومان زیاتر دەكات .كۆنگرە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە پەیڕەوی كردن لەسیاسەتێكی كوردستانی ،دیموكراتی و سەربەخۆی هاوبەش لەالیەنی سەرجەم هێزوالیەنە كوردستانیەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی كانتۆنەكانی رۆژئاوەوە دەرفەتی سەركەوتن و ئازادیمان زیاتر دەكات .بەپێچەوانەوە
پەرتەوازەیی هێز و الیەنە سیاسیەكانی كوردستان و هەبوونی ناكۆكی و پەیڕەویكردن لەسیاسەتی هێزە هەرێمی و جیهانیەكان و لەژێر سێبەری ئەواندا سیاسەت كردن ،ئەم دەرفەتەمان لەدەست دەدات و شیمانەی كۆكوژی و قڕكردنمان لەسەر زیاتر دەكات. هەر بۆیە كۆنگرە بانگی لەسەرجەم الیەنە كوردستانیەكانی هەر چوار بەشی كوردستان كرد كە پەلە بكەن لەگەاڵڵەكردنی ستراتیژیەكی سیاسی ،سەربازی و ئابووری هاوبەشدا. دووەم :كۆنگرە ساڵوی لەبەرخۆدانی هاوبەشی پێشمەرگە ،گەریال و شەڕڤانانی كوردستان كرد، بەتایبەتیش ساڵوی لەو بەرخۆدانە قارەمانانە و بێ وێنەیە كرد كە لەكۆبانی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و گەلی كۆبانی ماوەی مانگێك زیاترە بەڕێوەی دەبەن و سەری كورد و ئازادیخوازانی ناوچەكە و جیهانیشیان پێ بەرزكردەوە .ساڵوی لەو خۆپیشاندان و چاالكیانەش كرد كە بۆ پشتیوانی لەبەرخۆدانی كۆبانی ئەنجامدران و دەدرێن .كۆنگرە ئەم بەرخۆدانە و هاوسەنگەری گەریال ،شەڕڤانان و پێشمەرگەی وەكو گەرەنتی سەركەوتن و مانەوەی گەلی كوردی پێناسە كرد .بەپێویستی بینی كە فەرماندارێتیەكی هاوبەشی سەربازی كوردستانی دروست ببێت بۆ ئەوەی ببێتە تەواوكەری ئەو هاوسەنگەرییەی لەزەمینی كرداریدا دروست بووە .كۆنگرە بڕیاری دروستكردنی هێزی نیزامی لەرۆژئاوای كوردستان بەبڕیارێكی راست و پێویست بینی و داوای كرد كە پەرلەمانی كوردستانیش یاسایەكی لەوشێوەیە دربكات بۆ دروستكردنی هێزی نیزامی و نیشتمانی لەباشوری كوردستاندا. هاوكاتی ئەمە ،كۆنگرە بەپێویستی بینی كە هەڵمەتێكی فراوانی سەرتاسەری ئەنجامبدرێت بۆ فێربوونی خۆپاراستنی سەرەتایی و جەماوەر لەسەر بنەمای ئامادەبوون بۆ خۆپاراستن پەروەردە بكرێت. سێیەم :كۆنگرە بەپێویستی بینی هەرچی زووە ستراتیژییەكی هاوبەش دابڕێژرێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەنێوان هەرێم و بەغداددا هەیە و هاوشانی ئامادەبوون بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی هاوبەش لەگەڵ بەغداددا ،پالنی ئەڵتەرناتیڤیش هەبێت و كۆتایی بەو بارودۆخە ناهەموارە بهێندرێت كە گەلەكەمان تێیدا دەژی. چوارەم :كۆنگرە بانگەوازی لەالیەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە بەبەرپرسیاری و جددی هەڵوەستە لەسەر كێشە ناوخۆییەكان بكەن ،لەوێنەی كێشەی كارگێڕی و دیموكراتی، كێشەی ئابووری و موچە و گەندەڵی ،كێشەی سوتەمەنی ،كێشەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی سلێمانی ،هەولێر ،دهۆك و هەڵەبجە .هەروەها بەڕاوێژ لەگەڵ جەماوەری ناوچەكەدا ،پرۆژەیەكی گونجاو بۆ چارەسەری كێشەی ناوچە ناكۆكی
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
11
راپۆرت
كۆنگرە خەباتی رابردووی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانی بەرز نرخاند و بەپێشەنگی تێكۆشانی دیموكراتی ناوزەد كرد و بەداهێنەری جواڵنەوەی ئۆپۆزسیۆن بوونی دیموكراتیانەی جەماوەری و بەشداری پێكردنی ژنان و گەنجان لەسیاسەت و بەرێوەبەرێتیدا و جێبەجێ كردنی سیستەمی هاوسەرۆكی ژن و پیاوی لەباشوری كوردستاندا وەسف كرد و بەنمونەی خاوەنداری كردنی بەها نەتەوەیەكان و خۆبەخشی لەژیان و تێكۆشاندا پێناسە كرد لەسەرەكان گەاڵڵە بكرێت و كێشەكانیان چارەسەر بكرێت. پێنجەم :كۆنگرە سەرنجی راكێشایە سەرزیادبوونی كێشە كۆمەاڵیەتیەكان لەخۆكوشتن و كوشتنی ژنان و گەنجان ،دیاردەی دزی ،گەندەڵی، باڵوبوونەوەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیكردن پێوەی و چەندین جۆر گرفتی تر. هەر بۆیە بەپێویستی بینی ئەم بابەتانە ببنە بابەتی سەرەكی و كاریان لەسەر بكرێت. شەشەم :كۆنگرە پشتیوانی بۆ خەباتی ئازادیخوازانەی گەلەكەمان لەبەشەكانی تری كوردستان دەربڕی و هەوڵەكانی كەجەكە و رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆجاالنی بەرز نرخاند لەپێناوی ئاشتیدا و بەپێویستی بینی كە حكومەتی توركیا هەرچی زووە وەاڵمی هەنگاوەكانی كورد بداتەوە و بەهەڵوێستەكانی رێگا لەبەردەم قوڵبوونەوەی كێشەكان نەكاتەوە. حەوتەم :كۆنگرە خەباتی رابردووی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانی بەرز نرخاند و بەپێشەنگی تێكۆشانی دیموكراتی ناوزەد كرد و بەداهێنەری جواڵنەوەی ئۆپۆزسیۆن بوونی دیموكراتیانەی جەماوەری و بەشداری پێكردنی ژنان و گەنجان لەسیاسەت و بەرێوەبەرێتیدا و جێبەجێ كردنی سیستەمی هاوسەرۆكی ژن و پیاوی لەباشوری كوردستاندا وەسف كرد و
بەنمونەی خاوەنداری كردنی بەها نەتەوەیەكان و خۆبەخشی لەژیان و تێكۆشاندا پێناسە كرد. كۆنگرە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە پارتی چارەسەری و ئەو میراسەی كە ئەم پارتە خاوەنداری كردووە ،هەمیشە گیانی تێكۆشان و خەباتی تاوداوە و وزەی شاراوەی سەرجەم دەسكەوت و گۆڕانكارییەكان بووە .كۆنگرە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بارودۆخی ئەمڕۆی باشوری كوردستان و ئێراق و ناوچەكە خەبات و تێكۆشانی زیاتر و شێوازی دەوڵەمەندتری پێویستە ،هەر بۆیە ئەو گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنانەی كە ئەنجومەنی پارتی چارەسەری لەگەڵ كەسانی نیشتمانپەروەر و كۆمەڵە و رێكخراوی ئازادیخواز و دیموكراتخوازدا بەڕێوەیان بردبوو ،بۆ هەنگاونان بۆ دامەزراندنی جواڵنەوەیەكی دیموكراتی فراوان لەالیەنی كۆنگرەوە بەگرنگ و پێویست پێناسەكرا و كۆنگرە بڕیاریدا بەشداری ئەو دەستپێشخەرییە ببێت كە بەناوی"دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی" لە""2014/10/11دا راگەیەندرا و هاوسەرۆكان و ئەنجومەنی پارتی سەرپشك كرا لەرێكخستنی پرۆسەی بەشداریكردنەكە. هەشتەم :لەپێناوی سەرخستنی پرۆسەی دیموكراتی و ئەو دەستپێشخەرییەی كە راگەیەندراوە ،كۆنگرە بڕیاری راوەستاندنی
كاروخەباتی پارتی چارەسەریدا و سەرجەم تواناكانی دەخاتە خزمەتی سەرخستنی ئەو دەستپێشخەرییەوە .ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەم هەنگاوە بەواتای دەستبەردان نییە لەتێكۆشان؛ بەڵكو بەواتای فراوان بوون، گەشەپێدان و وەرچەرخانی دیموكراتیانەی تێكۆشانە و سەرجەم ئەندامانی كۆنگرە پەیمانی ئەوەیاندا كە بەبێ دوودڵی تواناكانی خۆیان بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە خەرج بكەن. نویەم :كۆنگرە بڕیاری پەرلەمانی هەرێمی باشوری كوردستان سەبارەت بەپەسەندكردنی كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان بەرز نرخاند و هیوای خواست ئەم هەنگاوە ،ببێتە مایە پتەوكردنی نێوان الیەنە كوردستانیەكان و بەزوترین كات ،هەوڵی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و داڕشتنی ستراتیژیەتی نەتەوەیش بدرێت. كۆنگرە بەوتاری كۆتایی كە لەالیەن هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان، هەڤاڵ"نەجیبە عومەر"ەوە پێشكەش كرا بەسەركەوتوویی كۆتایی بەكارەكانی خۆی هێنا. جێگای ئاماژە پێكردنە ،بەالغی كۆنگرەی شەشەمی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بەئامادەبوونی دام و دەزگا راگەیاندنیەكان بۆ رای گشتی ئاشكرا كرا.
راپۆرت
12
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
تارا حسین":پارتی چارەسەری وەرچەرخانێكی نوێ لەخەباتی رێكخستنیدا دەكات" د .بەكر":پێویستە ئیدی رابەرایەتی دەنگی ناڕەزای كۆمەڵگا بكرێت" ئا /ژیال عەلی سەبارەت بەبەستنی كۆنگرەی شەشەمینی پارتی چــارەســەری دیموكراتی كوردستان، گۆڤاری"رۆژی واڵت" ،ڕا و بیروبۆچوونی چەند ئەندامێكی نێوكۆنگرە لە لەمەڕ چوونیەتی بەرێوەچوون و جیاوازی ئەم كۆنگرەی شەشەمی پارتی چارەسەری لەچاو كۆنگرەكانی رابردوویدا و ئەرك و پالن و بەرنامەی ئەندامانی پارتی چارەسەری لەداهووتوودا دەپرسێت. "حسین كەركوكی" ،كە پێشتر ئەندامی دەستەی كارگێڕی پارتی چــارەســەری بوو، پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی لەهەموو ئــەنــدامــان ،دۆســتــان و الیەنگرانی پارتی چارەسەری كرد و ووتی؛ بێگومان بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەناوچەكە و كوردستان لەئارادایە، ئێمەش بەهەستمكردنمان بەم بــارودۆخــە و بەرپرسیاریەتی و هەستكردنمان وەكو ئەركێكی نەتەوەیی و ئەخالقی ئەم هەڵەمان بەگونجاو زانی كە خۆمان باشتر بۆ ئەم قۆناخە ئامادە بكەین. كــەركــوكــی ووتــیــشــی؛ گرنگە لــەم قۆناخە هەستیارەدا كە گەلەكەمانی تێدا دەربارز دەبێ، هەم وەكو پارتی چارەسەری و هەمیش وەك گەل ئەو پرسیارە لەخۆمان بكەین كە ئاخۆ بۆ ئەم گۆڕانكاریانە ئامادەین .هەر بۆیە بەپێویستیمان زانی لەچوارچێوەی كۆنگرە و بەئامادەبووانی زۆریــنــەی ئەندامانی پــارتــەكــەمــان بگەینە بڕیارێكی گرنگ ،هەتاكو بتوانین خاوەن لەرەنج و تێكۆشانی گەلەكەمان و دەسكەوتەكانمان دەركەوین. ســەبــارەت بــەجــیــاوازی كۆنگرەی شەشەمی پارتەكەشی حسین كەركوكی ووتی؛ بێگومان پارتی چارەسەری تاكە پارتی سیاسیە كە لەباشوری كوردستان توانیوویەتی لەكاتی خــۆیــدا كۆنگرەكانی ببەستێت .ئەمەش ئەزمونێكی سەركەتوو بوو لەكاری حزبیماندا. جیاوازیەكی ترمان ،گرێدراو بەناوچەكە بوو كە لەگۆڕانكاریەكی جددیدایە و ئێمەش پێمان باش بوو كە لەم قۆناخەدا كۆنگرە ببەستین هەتاكو بتوانین خاوەنداری لەداخوازیە رەواكانی گەلەكەمان بەشێوەیەكی دیموكراتیانە و ئاشتیانە بكەین و دروشمی كۆنگرەشمان لەسەر ئەم
بنەمایە هەڵبژارد ،بۆ ئەوەیە ببینە وەاڵمدرەوەی خواستەكانی ئەم قۆناخە. ســەبــارەت بەبەرنامەی داهــاتــوو و شێوە و میكانیزمەی تێكۆشانیان حسین كەركوكی ووتیشی":راستە پارتی چارەسەری كۆمەڵێك كاری جددی بەئەنجام گەیاندووە ،بەاڵم ئیدی بۆ ئەم قۆناخە شێوە و میكانیزمەیەكی بەرفراوانتر لەكاروخەبات پێویستە .هەر بۆ ئەوەش بەشداری دەستپێشخەری"تەڤگەری ئازاد"ی دەكەین كە رێكخستنێكی بەرفراوانترە و پێشەنگەكەی ژنان و گەنجانە .بەشداریكردن و مۆشارەكەتی هەمەالیەنیە لەرۆشنبیران و هۆنەرمەندان و رێكخراو و الیەنەكانی تر بۆ سەرخستن و بەجێهێنانی پێوانەكانی دیموكراتی پێویستە و لەمەوبەدواش ئەرك و كاری تێكۆشەرانی ئازادی زۆتر و بەرفراوانتریش دەبێت .ئەمەش ئەوە دەخوازێت كە هەنگاوی جددی تر و تۆكمەتر لەبرەودان بەتێكۆشانی دیموكراتیانە هەڵگرین بۆ ئەوەی بتوانین بەهەموو الیەكمان ئەو هێرش و پەالمارانەشی لەسەرگەلەكەمان لەهەرچواربەشی كوردستان لەئارادایە پووچەڵ بكەینەوە. "تـــــارا حــســیــن" ،پـــارتـــی چـــارەســـەری هەرلەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەتاكو ئێستا لەنوێبوونەوە و نوێخوازیدا بووە .هەمیشە پالن و پــرۆژەی بۆ پێشخستن و گەیاندنی تاك و كۆمەڵگای سەردەمیانەی پێ بووە و گەلێك قۆناخیشی بڕیووە و توانیوویەتی لەزۆر بواردا لــەرووی پێشخستن و گیانی تەبایی و هێڵی نەتەوەیی و پێكەوەژیانی گەالنەوە سەرقافلە بێ و هەر بۆیە ئەم كۆنگرەیەش لەگەڵ كۆنگرەكانی رابردوودا جیاوازەترە .لەگەڵ ئەو گۆڕانكاریانەی لەرۆژهەاڵتی ناوەڕاست بەرێوەدەچن و لەگەڵ ئەوەش كە هێڵی تێكۆشان و كاروخەباتمان لەبواری پێشختنی پێگەكانی دیموكراتیكبوونی تــاك و كۆمەڵگا و هۆشیاری نەتەوەیی و ئازادیخوازی ژن گەلێك سەركەوتوو بووینە، بەاڵم لەبەر ئــەوەی هەم بارودۆخی ناوچەكە و هەمیش چاوەڕوانیەكانی گەل لەوەی زیاترە لەئێمە ،بۆیە پێویستە گوڕێكی زیاتر بەخەبات و تێكۆشانی خۆمان بدەینە خەباتی رابردوومان كە لەچوارچێوەی خەباتێكی سیاسی و حزبێكدا بــووە .ئەم قۆناخەش لەوە زیاتر دەخوازێت
كە تەنیا بەحزبی سیاسی بتوانی ببیتە وەاڵم بۆ داخوازیەكانی جەماوەر ،هەر بۆیە كۆنگرە بەتێكرای دەنــگ ،بڕیار ئــەوەیــدا كە ئیدی لــەمــەوبــەدوا پارتی چــارەســەری وەكــو حزب كارەكانی خۆی رادەگرێت و درێژە بەخەبات و تێكۆشانی خۆی بەفۆرم و شێوازێكیتر بدات. تار حسین سەبارەت بەخەباتی پالن و خەباتی داهاتووشیان ووتی؛ لەچەند رۆژی رابــردوودا دەستپێشخەری"تەڤگەری ئازاد"ی راگەیەندرا، ئێمەش بەپێ ئەو پرس وڕا و لێكۆڵینەوانەی لەو تەڤگەرەمان كردووە بەباشمان زانی خەباتی خۆمان بگۆزاینەوە بۆ ناو تەڤگەری ئازادی و لەوێدا درێژە بەكاروخەباتی خۆمان بەشێوازێكی بەرفراوانتر بدەین؛ چونكە ئەمڕۆ چاوەڕوانی گەلیش لەئێمە زیاترە و گۆڕانكاری جددیش لەناوچەكەش هاتووتە ئاراوە و هێڵی نەتەوەیی و ئازادیخوازیش سەركەوتنی باشی قازانج كردووە ،هەربۆیە دەمانەوێت بەم هەنگاوەش هەوڵی بەجێهێنانی ئەو ئەركانە بدەین كە لەماوەی رابردودا بەجێ نەهاتوون ،هەتاكو ببینە وەاڵمدەرەوەی هەموو ئەو كێشە و قەیرانانەی بەڕوكی كۆمەڵگاكەمان گرتووتەوە. "بانو محەمەد"ی هەڵەبجەییش سەركەوتنی كۆنگرەی شەشەمی پارتی چارەسەری لەهەموو ئەندامان ،دۆستان و الیەنگران و گەلی كوردی پیرۆز كــرد .بانو ووتــی؛ وەكــو ئەندامێكی دامەزرێنەری پارتی چارەسەری ماوەی دووازدە ساڵە لەتێكۆشان و كاروخەباتداین ،بەپێ توانا و هێزی خۆمان ئەركەكانمان بەجێهێناوە .لەو قەناعەتەدا لەم ماوەیە توانیمان گەلەكەمان لەم بەشەی كوردستان هەتا ئاستێك بجوڵێنین. پارتی چارەسەری خۆی لەئەنجامی ئەو بۆشاییە سیاسیەی لەباشوری كوردستان دروست ببوو دامــەزرا ،واتە دامەزراندنی پارتی چارەسەری زەروورەتــێــكــی مێژوویی بــوو خــۆی لەخۆیدا و پارتی چارەسەریش بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە دروست بوو و توانیمان هەتاكو ئاستێك ئەم ئەركە راپەڕێنین .زۆرێك لەگەلەكەمان لەم هێڵەی تێكۆشانەدا جێیان گرت و بەگیان و دڵ كاروخەباتیان كرد و بۆ ماوەی دوازدە ساڵە ئەم ئەركە جێبەجێ دەكەن و لەمەوبەدواش ئەركی زیاتر دەكەوێتە سەر ئەندامەكانی لەسەرئەم
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
13
راپۆرت
ئێمە ئاگادارین كە ئەمڕۆكە خەڵكانێكی زۆر نەتەوەیی و رۆشنبیر و رێكخراوەی مەدەنی و كەسایەتی دیموكراتخواز بەپەڕۆشن بۆ گەلەكەمان بۆیە ماوەی ساڵێكە لەگەڵ ئەو كەس و الیەنانەش هەوڵ و تێكۆشانێكی گشتیمان هەیە كە نزیكن لەفكری ئێمە و بڕیارێكی هاوبەشمان هەیە كە پێكەوە خاوەنداری لەو قۆناخەدا و وەاڵمدەرەوەی قۆناخەكە بین و هاوكات سیستەمی حزبابەتی خۆمان فراوانتر و گەورەتر بكەین و بتوانین بەهەموو چین و تویژەكانی كۆمەڵگاوە ببینە وەاڵمدەرەوەی ئەم قۆناخەی كە گەلەكەمانی تێدا گۆزەر دەكات راستەهێڵەدا .كاتێك پارتی چارەسەری دامەزرا بەشداری ژنان لەكایە سیاسیەكان زۆر كەم و الواز بوو .هەرمۆناسبە و رووداوێك یان ئاهەنگ و یادكردنەوەیەك هەبووایا ،پارتەكانی تر دەچونە ناو هەوڵە داخراوەكان بۆ بەجێهێنانی ئــەو مەراسیمەیان ،بــەاڵم بەراستی پارتی چارەسەری و ئەندام و دۆستان و الیەنگرانی توانیان لەم رووەوە بەبەشداری ئاكتیڤانەی ژنان لەگۆڕەپانی سیاسی ،هەر لەبەشداریكردنیان بەرێژەیەكی باش لەدەستەی بەرێوەبەرایەتی و هەمیش ئەزموونی هاوسەرۆكی وای كرد كە ئیدی خەباتی ناو هەوڵەكان ،بێتە سەرشەقام و ژنانیش رۆڵێكی ئاكتیڤانەتری تێدا ببینن، ئەمەش خەبات و تێكۆشانێكی زۆری خایاند. هەرچەندە لەژێر بارودۆخێكی ناهەموار و سۆكایەتی و لێدان و زیندانكردن و نابڕیندا بووین ،بــەاڵم كۆڵمان نــەدا و بەرخۆدانمان كرد و بەخۆشحاڵییەوە توانیمان بەسەر ئەو قۆناخەدا زاڵ ببین و لەپێناو ناسنامەی ژنی ئازاد ـ كۆمەڵگایەكی ئــازاددا بووینەتە هێزی وەرچەرخان لەچارەسەركردنی پرسی ژناندا لەباشوری كوردستان. لەو هیوایەشدام كە كاری باشتریش ئەنجام بدەین و لەهەركوێیەكیش جێ بگرین ،خاوەنداری
لەهێڵی فكری ،فەلسەفی رێبەر ئۆجاالن دەكەین. "ئازاد شێخانی" ،كۆنگرە لەكاتێكی هەستیار و چارەنوسسازدا سازكرا .لەبەرئەوەی دەزانین هێرشی داگیركاری سەركوردستان كە لەچەتەكانی داعشدا چڕكراوەتەوە و نوێنەرایەتی هەموو داگیركەرانی سەركوردستان دەكات .لەكاتێكی وادا و پێداگری ئێمە لەسەر ئەوەی كە كۆنگرەی شەشەمی پارتیمان ببەستن گرنگیەكی خۆی هەیە .بۆیە دەزانین قۆناخێكە كە گەلەكەمان بــەئــازادیــەوە نزیكە و نزیكە كە بــەتــەواوی بگاتە مافەكانی خۆی .بەبەستنی كۆنگرەی شەشەمینی پارتیمان ،نوێی كردنەوەیەكی رێكخستنی لەهەمواربوارەكاندا ئەنجامدەدەین، چ لەبواری میكانیزمەی رێكخستنی ،چ لەبواری شێواز و هەڵسوكەوتی ئەندامانمانەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی كرداریانەتر و بەرۆحێكی بەرخۆدانڤانی زیاترەوە هەنگاو بۆ بەجێهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەمان بنێنین .بەهەستكردن بــەوەی كە ئیتر ئەو هێز و الیەنە سیاسیە كالسیكیانەی كە بەهەموویانەوە نەیانتوانیووە ببنە وەاڵم ،ئێمە بەهۆی ئەوەی خاوەن كەلتور و فكر و هزرێكی نوێی شۆڕشگێڕین كە ئەویش هزری رێبەر ئۆجاالنە و هێڵێكی سەركەوتووە و
لەو قەناعەتەشداین كە بەو هزر و فكرە نوێیەی رێبەر ئۆجاالن ببینە وەاڵمدەرەوەی قۆناخەكە. سەبارەت بە قۆناخی داهاتووی كاروخەباتی ئەندامانی پارتی چارەسەری شێخانی وتیشی؛ ئێمە ئاگادارین كە ئەمڕۆكە خەڵكانێكی زۆر نەتەوەیی و رۆشنبیر و رێكخراوەی مەدەنی و كەسایەتی دیموكراتخواز بەپەڕۆشن بۆ گەلەكەمان بۆیە ماوەی ساڵێكە لەگەڵ ئەو كەس و الیەنانەش هەوڵ و تێكۆشانێكی گشتیمان هەیە كە نزیكن لەفكری ئێمە و بڕیارێكی هاوبەشمان هەیە كە پێكەوە خاوەنداری لەو قۆناخەدا و وەاڵمـــدەرەوەی قۆناخەكە بین و هاوكات سیستەمی حزبابەتی خۆمان فراوانتر و گەورەتر بكەین و بتوانین بەهەموو چین و تویژەكانی كۆمەڵگاوە ببینە وەاڵمدەرەوەی ئەم قۆناخەی كە گەلەكەمانی تێدا گۆزەر دەكات. "د .بەكر"یش ،پێش هەموو شتێك هیوای سەركەوتن و پیرۆزبایی بۆ كۆنگرە و ئەندامان و دۆستان و الیەنگران و گەلەكەمان خواست و ووتی؛ بێگومان كۆنگرە ئەركێكی رێكخستنی هەموو پارت و رێكخستن و رێكخراوێكە .هەموو پارت و رێكخراوێك پێویستیان بەپێداچوونەوە بە بەرنامە و پەیڕەو ستراتیژی و تاكتیكی
راپۆرت
14
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
كاتێك پارتی چارەسەری دامەزرا بەشداری ژنان لەكایە سیاسیەكان زۆر كەم و الواز بوو. هەرمۆناسبە و رووداوێك یان ئاهەنگ و یادكردنەوەیەك هەبووایا ،پارتەكانی تر دەچونە ناو هەوڵە داخراوەكان بۆ بەجێهێنانی ئەو مەراسیمەیان ،بەاڵم بەراستی پارتی چارەسەری و ئەندام و دۆستان و الیەنگرانی توانیان لەم رووەوە بەبەشداری ئاكتیڤانەی ژنان لەگۆڕەپانی سیاسی، هەر لەبەشداریكردنیان بەرێژەیەكی باش لەدەستەی بەرێوەبەرایەتی و هەمیش ئەزموونی هاوسەرۆكی وای كرد كە ئیدی خەباتی ناو هەوڵەكان ،بێتە سەرشەقام و ژنانیش رۆڵێكی ئاكتیڤانەتری تێدا ببینن ،ئەمەش خەبات و تێكۆشانێكی زۆری خایاند رێكخستن و كاروخەباتی خۆی هەیە .یەكێك لەجیاوازیەكانی پارتی چارەسەریش ئەوەیە كە لەماوەی دوازدە ساڵ تەمەنی خۆیدا شەش كۆنگرەی بەستووە و ئەمەش شەشەمین كۆنگرەیەتی كە سازیكرد .موممكنە بەهۆی هەندێ رووداوی سیاسی و رێكخستنیەوە كۆنگرە لەكاتی خۆیدا نەبەسترابێت ،بەاڵم ئەوەش زۆر دوانەكەوتوو و هیچ كاریگەریەكی لەسەر بەرنامە و ستراتیژی پارتی چارەسەریدا دانــەنــاوە. جیاوازی ئەم كۆنگرەیە لەگەڵ كۆنگرەكانی رابردودا ئەوەیە كە لەكۆنگرەكانی رابردوو تەنیا خۆ ئامادەكردن بوو لەچوارچێوەی پارتێكدا و خۆی بەرێكخستن دەكرد و ئیش و كارەكانی بەرێوەدەبرد ،بەاڵم ئەم كۆنگرەیە لەچوارچێوەی گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە و باشوری كوردستان و هەموو كوردستاندا دەبینێتەوە و خۆی جارێكی تر بەتەڤگەر و رێكخستن دەكاتەوە و هەوڵدەدات ببێتە وەاڵمێك بۆ هەموو داخوازیەكانی كۆمەڵگا. بەكر ووتیشی":بێگومان لەدوای شەڕی داعش
هەلومەرجی سیاسی ناوچەكە و كوردستان سەرلەنوێ دەگۆڕدرێن و دادەڕژێنەوە .ئەمەش پێویستی بەگۆڕانكاری هەیە لەبواری سیاسی و ستراتیژیدا .پارتی چارەسەریش لەم گۆڕەپانەدا كاروخەباتی خۆی بەرێوەدەبات و پێویستە هەرلەوچوارچێوەیەدا گۆڕانكاری لەكاروخەباتی خۆیدا بكات. خاڵێكی تر كە دەمەوێت ئاماژەی پێبكەم، ئــەوەیــە ،ل ــەراب ــردوو هێزێك هــەبــوو بەناو ئۆپۆزسیۆن لەنێو پەرلەماندا كە كەم تا زۆر ئەم هێزە رەخنەی لەپەرلەمان و ئەدای بەرێوەبردندا دەگرێت ،بەاڵم ئەم هێزە خۆی ئێستا چووەتە پاڵ دەسەاڵت كە چی لەمالشەوە لەناو گەلدا ناڕەزایەتیەكی زۆر هەیە .گەل پێویستی بەهێزێك هەیە كە رابەرایەتی بكات .پارتی چارەسەری
لەچوارچێوەی تەڤگەرێكی نوێیدا دەبێ رابەرایەتی ئەو دەنگە ناڕەزایەتیەی جەماوەر و نوێنەرایەتی ئەو هێزە ئۆپۆزسیۆنەی خەڵك بكات كە لەسەر شەقامە ،رەخنەیان لەسەر
سیستەمی بــەرێــوەبــردن ،سیاسەتكردن، ستراتیژ ،مەسەلەی خزمەتگۆزاری هەیە. لەگشتیدا كۆمەڵێك رەخنەی زۆر زۆر هەیە. ئەم هەرێمە خۆی لەخۆیدا كەوتووەتە ناو قەیرانێكی گەورەی بەرێوەبردن ،سیاسی و ئـــابـــوری و ك ــەل ــت ــوری ــەوە .پێویستی بەبزوتنەوەیەكی وەهــا هەیە كە بتوانێت رابەرایەتی ئەوە بكات بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە .بێگومان لەبەر ئەوەی كە پارتی چــارەســەری دیموكراتی كوردستان خۆی هەڵگری فكر و فەلسەفەیەكی وەهایە كە بتوانێت ببێتە چــارەســەر بۆ كێشەكانی كۆمەڵگا ،ئەمەش ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتیە دەخاتە سەرشانی پارتی چارەسەری لەم قۆناخەدا كە ئێستا لەوچوارچێوەیەدا خۆی بەتەڤگەر و رێكخستن بكاتەوە و سیاسەت بەرێوە بەرێ و بەپێ گۆرانكاریەكانی ناوچەكە دەست بەكاروخەبات و خۆرێكخستنەوەیەكی نوێی تر بكات.
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
دیار غەریب؛
15
چاوپێكەوتن
"لەكۆنگرەدا بڕیارماندا خەباتمان فراوانتر و مەزنتر بكەین"
"ئەو جواڵنەوە نوێیە تایبەتمەندی و شێوازی خەباتی تایبەت بەخۆی دەبێت"
ئا /دیجلە دڵسۆز پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان دوای زیاتر لەدوازدە ساڵ تێكۆشان لەشەشەمین كۆنگرەی خۆیدا بڕیاریدا كاروچاالكیكانی خۆی رابگرێت و كۆتایی بەتێكۆشان خۆی بهێنێت .هاوكات بڕیاریدا كە شانبەشانی كۆمەڵێك كەسایەتی نیشتمانپەروەر و دیموكراتخواز بۆ دروستكردنی جواڵنەوەیەكی دیموكراتی تێكۆشان بكات .بۆ تیشكخستنە سەرئەم بڕیارەی كۆنگرەی پارتی چارەسەری و ئایندەی تێكۆشانی ئەندام و الیەنگرانی چەند پرسیارێكمان ئاراستەی هەڤاڵ"دیار غەریب"هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان كــرد ،ئەویش بەمشێوەیە بۆمان دوا: * بۆچی خەباتی پارتی چارەسەریتان راگرت؟ ئایا ئەم بڕیارە لەژێر فشار و كاریگەریی دەركیدا بوو ،یان وەكو پێویستیەكی ناوخۆیی رێكخستن بوو؟ ـ ئەو تێكۆشانەی پارتی چارەسەری ماوەی زیاتر" لە""12ساڵە پێشەنگایەتی دەكــات ،ئەمڕۆ گەیشتۆتە ئاستێكی بەرز و ئەمەش خوێندنەوەی نوێی پێویست بوو بۆ ئەوەی بتوانین وەاڵمی ئەم قۆناخە بدەینەوە و هەنگاوی بەمشێوەیەمان بەپێویست بینی.
واتە ئەم بڕیار و گۆڕانكارییە وابەستەی بارودۆخی بابەتی و پێویستیەكانی ئەم قۆناخە و هەستكردنی ئێمە بەو بەرپرسیارێتیەیە ،نەك هەبوونی فشاری دەرەكی؛ چونكە لەئەمڕۆدا پارتی چارەسەری بەبەراورد بەرابردوو كەمترین فشاری لەسەرەو ئاستەنگیەكانی بەردەمی لەنزمترین ئاستدایە .ئەگەر ئەم گۆڕانكارییانە نەبوونا وابەستەی فشار و ئاستەنگی دەبووینەوە. * ئەگەر ئەمە وەكو پێویستی تێكۆشان بوو ،بۆچی لەكۆنگرەەدا بڕیاری گۆڕانكاریتان نەدا و رێكخستنێكی نوێتان دروست نەكرد؟ ـ لەوەاڵمی پرسیاری پێشوودا باسم لەوە كرد كە زەمینەیەكی بابەتی گونجاو خولقاوە بۆ تێكۆشانی نەتەوەیی و دیموكراتی ،ئەمڕۆ خەڵكێكی زۆر بەرەو پیری ئەم شێوازە خەباتە دێن ،بەاڵم هەموویان ئەندامی پارتی چارەسەری نین ،دیارە ئێمەش نەمانتوانیوە ئەو زەمینە دروست بكەین كە ئەو كەسانە هەموویان خۆیان لەناو ئەم پارتە ببیننەوە ،بەاڵم ئێمە و ئەوانیش كۆكین لەسەر ئــەوەی پێكەوە جواڵنەوەیەكی نوێ دەستپێكەین .لەبەر ئەمە نەماندەتوانی ئەوان بانگ بكەین و لەكۆنگرەی پارتی چارەسەریدا بڕیار لەسەر جواڵنەوەیەكی نوێ بدەین؛ چونكە ئەمە دەبووە بەردەوامی راستەوخۆی پارتی چارەسەری و بەشێك لەو كەسایەتیانە پێیان وابوو كە ئەمە هەنگاوێكی سەركەوتوو نابێت .هاوكات نەدەكرا پارتی چارەسەری خەباتی خۆی بەردەوام بكات و بەشداریش بێت لەجواڵنەوەیەكی نوێی سیاسی و كۆمەاڵیەتیدا و هەر بۆیە باشترین شێواز و چارەسەری بەالمانەوە ئەوە بوو كە خەباتی پارتی
چاوپێكەوتن 16
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
چارەسەری راوەستێنین و هەموو توانامان بخەینە خزمەتی ئەو جواڵنەوە نوێیەوە. * كەواتە دەتوانین بڵێین ئەم هەنگاوە دەســت ب ــەردان نییە لەخەبات ،بەڵكو گۆڕینی شێوازی خەباتە؟ ـ بێگومان ،ئێمە بڕیارمانداوە خەبات فراوان و مەزن بكەین ،نەك دەست لەخەبات بەربدەین. * ئـــەو ج ــواڵن ــەوەی ــەی بــاســی دەكـــەن نابێتە بەردەوامیدان یان كۆپی پارتی چارەسەری؟ ـ ئــەو جــواڵنــەوە نوێیە خــاوەنــداری لەبەها جوانەكانی پارتی چارەسەری و سەرجەم ئەو گروپ و كەسانە دەكات كە بەشدار دەبن تێیدا و وانە لەكەموكورتیەكانیشیان وەردەگرێت و هەوڵدەدا دووبارەیان نەكاتەوە .بێگومان نابێتە كۆپی و بەردەوامی پارتی چارەسەری و هیچ كــەس و گروپێك لــەوانــەی كە بەشدار دەبن لەدروستكردنیدا ،بــەاڵم گــوزارە لەهەموویان دەكات .ئەو جواڵنەوەیە تایبەتمەندی و شێوازی خەباتی تایبەت بەخۆی دەبێت .دەكرێت وەكو رووبارێك پێناسەی بكەین كە لەكۆبوونەوەی چەندین چەم و جۆگە دروست بووە. رووبــارەكــە نەناوی هیچ چەم و جۆگەیەكیان هەڵدەگرێت ،نە هەمان قەبارە و رێرەوی دەبێت، بەاڵم هەرچەم و جۆگەیەكیان بەشێوەیەك لەناو رووبارەكەدا گوزارە لەخۆی دەكات. * ناترسن لەناو ئــەو رووبـــارەدا ئێوە و رابردووەكەتان ون ببن و رەنجتان بەفیرۆ بچێت؟ ـ ئێمە بۆ ئامانجی حزبی و تاكەكەسی خەباتمان
نەكردووە ،واتە بەرژەوەندی تایبەتمان نییە، ئیتر بۆچی لەمەزنبوونی جواڵنەوەی نەتەوەیی دیموكراتی بترسین .ئەگەر ئەو جواڵنەوەیە گەشە بكات بەواتای تێكۆشانی نەتەوەیی و دیموكراتی گەشەی كردووە و ئەمەش ئامانج و بەرنامەی پارتی چارەسەری بووە و ئەندامانی ئەم پارتە خۆشحاڵ دەبن. * ئایا هیچ رێككەوتنێكی پێشوەخت هەیە بۆ دابەشكردنی پۆست و بەرپرسیاری جواڵنەوە نوێیەكە؟ ـ ئەم جواڵنەوەیە باوەڕی بەتێكۆشانی دیموكراتی هەیە ،ئەویش بەئەرك و خزمەت دەبێت نەك بەپۆست و دەسەاڵت و بەرژەوەندی .لەناو پارتی چارەسەریدا كێ بەرپرسیاری زیاتر بوایە بەواتای ئەوە نەبوو كە دەسەاڵتی زیاترە و موچەی زیاترە و بەرژەوندی زیاتری هەیە؛ بەڵكو بەواتای ئەوە بوو كە دەبێت زۆرترین كاتی خۆی بخاتە خزمەتی پارتی و گەلەوە و كەمترین كاتی بۆ خۆی بێت. واتە ئەوەی ببێتە بەرپرس زۆرترین بەرژەوەندی لەدەست دەدات و پێم وایە جواڵنەوەی دیموكراتی بــەم چەمكە پێشدەكەوێت و پێشەنگانی جواڵنەوەی نوێش خاوەنی ئەم تایبەتمەندییەن. * واتە دابەشكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتی نوێ نابێتە كێشە؟ ـ بەدڵنیایەوە نابێتە كێشە؛ چونكە ئەرك و بەرپرسیارێتی الی ئێمە لەسەر بنەمای داخوازی تاكەكەسی رێكناخرێت؛ بەڵكو لەسەر بنەمای پێویستی خەبات و پێشنیاری بنكەی رێكخستنی رێكدەخرێت و هەر هەڤاڵێك بۆ هەر ئەركێك بپاڵیۆرێت و ئەركی پێ بسپێردرێت ،ئەوا هەموو توانای خۆی دەخاتە گەڕ بۆ سەرخستنی
Roji_Wilat@yahoo.com
ئەركەكەی ،ئەگەر ئەركی بەرێوەبەرایەتیشی پێ نەسپێردرێت ،ئەوا بەپێ پێگە و توانای خۆی خزمەت دەكات. لەكاتی دروستبوونی جواڵنەوەی نوێدا سەرجەم ئەندامانی ئێمە بەبێ دوودڵی بەشدار دەبن و هیچ مەرجێكمان نییە بۆ بەشداری كردن. * ئایا لەجواڵنەوەی نوێدا بەرێزتان یاخود هەڤاڵ نەجیبە بەرپرسیاری وەردەرگــرن؟ یاخود دەكرێت بپرسم ســەرۆك یاخود هاوسەرۆكی جواڵنەوەی نوێ كێ دەبێت؟ ـ نەمن و نە هەڤاڵ نەجیبە و نەهیچ هەڤاڵێكی پارتی چارەسەری بۆ بوونە هاوسەرۆكی یاخود سەرۆكی ناچێتە ناو جواڵنەوەی نوێیەوە .ئاگادار نیم كە هیچ كــەس پاڵیوراو بێت بۆ ئەركی سەرۆك یاخود هاوسەرۆكی ،من و هەڤاڵ نەجیبە ئامادەین خزمەتی ئەو جواڵنەوەیە بكەین ،بەاڵم بەباشتری دەبینین كە لەناو بەرێوەبەرایەتیدا نەبین و كەسانیتر و روخساری نوێ پێشەنگایەتی جواڵنەوەكە بكەن و ئێمەش پشتیوانیان بین. * پێتان وایە ئەم كارەی ئەنجامتان داوە ئەنجامی باشی لێ دەكەوێتەوە؟ ـ بەدڵنیایەوە بڕیارەكەمان لەجێگەی خۆیدایە، بەاڵم سەركەوتنی پرۆژەكە وابەستەی ئەوەیە كە بەباشی كاری لەسەر بكرێت و لەو باوەڕەدام هەمووان بەو بەرپرسیارێتیە بۆ سەركەوتنی پــرۆژەكــە كــاردەكــەن .هیوای سەركەوتنیش بۆ ئێوە دەخوازم و دەستی ماندوو نەبوونتان دەگوشم و لەو بــاوەڕەدام لەقۆناخی داهاتوودا ئێوەش ئەركتان زیاتر و فراوانتر دەبێت. بەرواری چاوپێكەوتنەكە2014-10-16 :
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
17
وتار
شەهید ئارام؛ نمونەی كەسێكی سادەو لەخۆ بردوو و ئازادیخواز بوو
هەڤاڵ ئارام و خێزانەكەی یەكێكن لەو خێزانانەی كەناوچەكەیان ڕووبەڕووی ئەنفال بوویەوەو ژمارەیەك زۆر لە خزم و كەسی لەدەست دەدات و گوندەكەیان خاپوور دەكرێت .لەهەمووشی ناخۆشتر ئەوەیە لەو پرۆسە بەدناوەدا هەڤاڵ ئارام دایكی لەدەست دەدات و دایكی ئەنفال دەكرێت. ئەمەش كاریگەری لەسەر بونیادی كەسایەتی هەڤاڵ ئارام هەبوو .لەناخی هەڤاڵ ئارامدا هەمیشە هەست بەخەمێكی قوڵ دەكراو لەچاویدا تینوبوونی ئازادی دەبینرا حسێن عەلی خەلیفە ناسراو بە هەڤاڵ ئارام كەركوكی لــە ساڵی 1974دا لەباوەشی بنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەر لەگوندی خالۆبازیانی چاوی بەدونیا هەڵهێناوە .هەر لەسەرەتای ژیانیەوە ئاشنای خەم و ئازارەكانی میلەتەكەی بووە ،كە بەهۆی سیاسەتەكانی حكومەتی بەعس و شكستی جــواڵنــەوەی ئەیلولەوە گەلی كورد ڕووبەڕووی بویەوەو ئەویش لەگەڵیدا گەورە دەبوو .هاوكات بەپەیامەكانی شەهید ئارام و كۆمەڵە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمی بەعس و تێكۆشان لەپێناوی ئازادی گەل و واڵتدا ،بەتایبەتی بە دروشمەكانی"ئەم كوردستانە رزگار دەكەین و دەچین بۆ رزگاری كوردستانێكی تر"و "كەم بژی و كەڵ بژی" گۆش بوو .لەسێبەری كاریگەری نەبەردیەكانی شەڕی پارتیزانانەی پێشمەرگەكانی دەشتی كەركوك و گەرمیان لەوێنەی سیروان تاڵەبانی،
خالید گەرمیانی و مامەڕیشەو هەڵوێستە شۆڕشگێڕیەكانی گەنجانی كـــورد لەناو زیندانەكانی موسڵ و بەغدادو هەیئەی كەركوكدا گەشەی دەكردو مەزن دەبوو .ئەمانەش وایان دەكرد لەگەڵ مەزنبوونیدا هاوكات هەستكردنی بە ئێش و ئازارەكانی میلەتەكەی و تێكۆشان و قوربانیەكانیشی گەلیش لەناخیدا گەشە بكەن. هەڤاڵ ئارام و خێزانەكەی یەكێكن لەو خێزانانەی كەناوچەكەیان ڕووبــەڕووی ئەنفال بوویەوەو ژمارەیەك زۆر لە خزم و كەسی لەدەست دەدات و گوندەكەیان خاپوور دەكرێت .لەهەمووشی ناخۆشتر ئەوەیە لەو پرۆسە بەدناوەدا هەڤاڵ ئارام دایكی لەدەست دەدات و دایكی ئەنفال دەكرێت .ئەمەش كاریگەری لەسەر بونیادی كەسایەتی هەڤاڵ ئارام هەبوو .لەناخی هەڤاڵ ئارامدا هەمیشە هەست بەخەمێكی قوڵ دەكراو لەچاویدا تینوبوونی ئازادی دەبینرا.
لــەدوای ڕاپەڕینەوە پێی وابــوو كە دەبێت بــاشــووری كوردستان ئـــاوەدان بكرێتەوەو پشتیوانی تێكۆشانی گەلەكەمان لەبەشەكانی تری كوردستان بكرێت و لەو بــاوەڕەدابــوو كەبەبێ هەنگاونان بۆ چارەسەری كێشەی گەلەكەمان لەبەشەكانی تــری كوردستان، ناتوانرێت چــارەســەری كێشەی گەلەكەمان لەباشوور گەرەنتی بكرێت .هەر لەم قۆناخەدا بەخەباتی ئازادیخوازانەی پەكەكەو بیرو ڕامانی رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالن ئاشنا دەبێت و دەگاتە ئەو قەناعەتەی كە ئەم رێبازە وەاڵمی هیواو ئاواتەكانی دەداتــەوەو دەتوانێت كێشەكانی گەلی كوردستان و كێشە كۆمەاڵیەتیەكانیش چارەسەر بكات .ئەمەش وای لێ دەكات بڕیار بدات كە بەشداری ئەم جواڵنەوەیە ببێت و لە ساڵی 1996دا بەشداری ریزەكانی پەكەكە دەكـــات .وەكــو هەڵوێستێك و بــۆ درێــژە
وتار
18
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
كاتێك پارتی چارەسەری دامەزرا بەشداری ژنان لەكایە سیاسیەكان زۆر كەم و الواز بوو. هەرمۆناسبە و رووداوێك یان ئاهەنگ و یادكردنەوەیەك هەبووایا ،پارتەكانی تر دەچونە ناو هەوڵە داخراوەكان بۆ بەجێهێنانی ئەو مەراسیمەیان ،بەاڵم بەراستی پارتی چارەسەری و ئەندام و دۆستان و الیەنگرانی توانیان لەم رووەبێتە سەرشەقام و ژنانیش رۆڵێكی ئاكتیڤانەتری تێدا ببینن، ئەمەش خەبات و تێكۆشانێكی زۆری خایاند پێدانی ڕێبازەكەی شەهید ئارام ،ناوی خۆی دەكاتە ئارام و هەمیشە هەوڵی دەدا ئارامانە تێبكۆشێت. هەڤاڵ ئارام هەتا ساڵی 2002لەناو ڕیزەكانی گەریالی پەكەكەدا ،سەرەتا وەكو شەڕڤانێكی ئــازادی و دواتــر وەكــو فەرماندارێكی بوێرو شارەزاو خاكی بەشداری لەزۆر نەبەردو داستاندا كردووەو نمونەی گەریالیەكی سەركەوتوو بووە لــەژیــان ،شــەڕو تێكۆشانیدا .دوای ئــەوەی بەپیالنگێڕیەكی نێودەوڵەتی رێبەر ئۆج ئاالن لەساڵی 1999دادەستگیر كــراو رادەستی توركیا كرایەوە ،هەڤاڵ ئارام یەكێك بوو لەو هەڤااڵنەی كەبەپێشنیاری خۆی چــووە ناو هێزی گیانبازانەوەو خۆی بۆ چاالكی فیدایی تەرخان كردو یەكێك بوو لەو هەڤااڵنەی كەلەو بوارەدا پێشەنگ بوو .لەساڵی 2002دا لەگەڵ ژمارەیەك لەهەڤااڵنی لەكادیرانی پەكەكەو كۆمەڵێك كەسایەتی نیشتمانپەروەردا بەشداری لەدامەزراندنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستاندا كــردو مــاوەی دوو ســاڵ زیاتر وەكو كادیرێكی چاالك و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی چارەسەری و ماوەیەكیش
بەرپرسی رێكخستنی كەركوك تێكۆشا و نمونەی كادیر و سەركردەیەكی پێشەنگ بوو .لەساڵی 2005داو بەتۆمەتێكی سیاسی هەڵبەستراو دەستگیر دەكرێت و ماوەی نۆ ساڵ لەزیندانی مەعەسكەر سەالم زیندانی دەكرێت و لە 2014-3-17دا ئــازاد دەكرێت .دوای ئازادبوونی لەسەر داخوازی خۆی دەچێتە چیاو بەشداری لەپەروەردەی ئەكادیمیای ناوەندی شەهید مەزڵوم دۆغاندا دەكات و رۆژێك پێش كۆتایهاتنی خولی پەروەردە بەهۆی نەخۆشی سەرعەوە دەكەوێت و گیانی پاكی لەدەست دەدات و دەچێتە كاروانی شەهیدانەوە. هەڤاڵ ئ ــارام لــەو خەبات و تێكۆشانەیدا كــەكــردوویــەتــی و لــەنــاو خــێــزان و خــزم و دۆستەكانیداو لەناو هەڤاڵەكانیشیدا هەمیشە بەسادەیی و لەخۆ بوردوویی و گیانفیدایی دەناسراو خزمەتی گەل و نیشتمان و هەڤاڵەكانی بەئەركی سەرەكی خۆی دەزانی .هەر ئەمەش وای كردبوو كەخۆشەویستی هەمووان بێت. هەرچەندە بارودۆخی نالەباری ناوچەكەیان دەرفەتی ئــەوەی ناداتێ كە خوێندن تەواو بكات ،تەنیا قۆناخی سەرەتایی تەواو دەكات،
بەاڵم لەناو خەباتدا گرنگیەكی زۆری بەخوێندن و خوێندنەوە دەداو هەر ئەوەش وای لێ دەكات كە لەقۆناخی زینداندا لەڕێگەی تاقیكردنەوەی دەرەكیەوە قۆناخی ناوەندی و ئامادەیی تەواو بكات .هاوكات لەبیرو فەلسەفەی رێبەر ئۆج ئاالندا خۆی قوڵ كردەوە .بەاڵم ئەوەی جێگەی نیگەرانی بوو لەزینداندا توشی نەخۆشی سەرع دەبێت و هەر ئەو نەخۆشیەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی. زیــنــدان و نەخۆشی نەیانتوانی ئیرادەی تێكۆشانی هەڤاڵ ئارام الواز بكەن و هەڤاڵ ئــارام زیندانی كــردە قوتابخانەو گەشەی بەبیری ئازادیخوازانەی خۆی داو ئەمەش لــەژیــان و كــرداریــدا ڕەنــگــیــدابــووە ،بــەاڵم بەداخەوە نەخۆشی دەرفەتی زیاتری پێ نەدا ،بەاڵم ئاسوودە بوو چونكە لەئامێزی چیا سەركەشەكانی كوردستاندا ژیانی بەخشی. هــەزار ســاو لەگیانی پاكی شەهید ئــارام بەردەوامیدەری راستەقینەی گیانی خەبات و تێكۆشان سەركەوتوو بێت تێكۆشانی ئازادیخوازانەی گەلەكەمان.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
19
چاوپێكەوتن
"ژۆ فرانسیس" بۆ رۆژی واڵت؛
"كـــــۆبانێ كەرامەتـــی مرۆڤایەتـــی و مرۆڤبــــوون دەپارێـــــزێت" چاالكوانی سیاسی دیاری واڵتی بەریتانیا و ب ــەرپ ــرس ــی هــەرێــمــی ســەنــدیــكــای فەرمانبەران لەو واڵتــە"ژۆ فرانسیس"، لــەم هەڤپەیڤینە تــایــبــەتــەدا لەگەڵ رۆژی واڵت باس لەبەرخۆدانی كۆبانێ و دەرئەنجامە سیاسی و مەعنەویەكانی دەكات و دەڵێت ":لەئەساسەوە داعش بزووتنەوەیەكی فاشیستی جیهانخوازە و دەیەوێت لەهەموو دنیادا دەسەاڵتی فاشیستی باڵو بكاتەوە و هێرشەكانی بۆ سەر بێتاوانەكان بەرباڵو بكات .ئەمە بەمانای ئەوە دێت كە داعش مەترسییە ب ــۆ ســـەر ه ــەم ــوو جــیــهــان و هــەمــوو مرۆڤایەتی .كەواتە بەرخۆدانی كۆبانێ بەرگریكردنە لەبەهاكانی مرۆڤبوون و مرۆڤایەتی".
ئا /رۆژ ئەحمەد * بـــەرخـــۆدانـــی كــۆبــانــێ لــەبــەرامــبــەر هێرشەكانی داعــش ئــەوە پێی خستە مانگێكەوە ،ئێوە لەدەرەوەی كوردستان چۆن دەیبینن؟ ـ لەراستیدا بەرخۆدانی كۆبانێ مانگێك نییە، ئەوە لەمیدیا باوەكاندا وا دەوترێت؛ چونكە تەنیا نزیكەی مانگێكە میدیاكان باسی لێوە دەكەن و خەڵك لەئەوروپا ئیتر ناوی كۆبانێ دەبیستێت. راستیەكەی ئەوەیە كە كۆبانێ ساڵێكە لەالیەن داعشەوە و هێزگەلێكی فاشیستەوە گەمارۆ دراوە و لەكانتۆنەكانی دیكەی رۆژئــاوای كوردستان دابڕاوە .كەواتە كۆبانێ ساڵێكە بەرخۆدان دەكات لەبەرامبەر هێرشی بەردەوامی فاشیستەكانتی داعش و هاوشێوەكانیان نەك تەنیا مانگێك. ئەم بەرخۆدانە زۆر گرنگە بۆ هەموو مرۆڤێك لەم دنیایەدا كە هیوای پێكەوەژیانی ئاشتیانە و یەكسانیخوازی و بڵندراگرتنی نرخەكانی ئازادییە بەهەموو ماناكانیەوە .بەرخۆدانی كۆبانێ لەوە دەرچووە كە تەنیا كاریگەریەكەی لەسەر كورد بێت و دۆزێكی تەنیا كوردستانی بێت .بۆچی ئەمە دەڵێم؛ چونكە لەئەساسەوە داعش بزووتنەوەیەكی فاشیستی جیهانخوازە و دەیەوێت لەهەموو دنیادا دەسەاڵتی فاشیستی باڵو بكاتەوە و هێرشەكانی بۆ سەر بێتاوانەكان بەرباڵو بكات .ئەمە بەمانای ئەوە دێت كە داعش مەترسییە بۆ سەر هەموو
جیهان و هەموو مرۆڤایەتی .كەواتە بەرخۆدانی كۆبانێ بەرگریكردنە لەبەهاكانی مرۆڤبوون و مرۆڤایەتی .بەرخۆدانێكە بۆ مانەوەی گەلی كورد و بەها جیهانییەكانی مۆرڤبوون .زۆرێك بەوشێوەیە لەدەرەوە چاوی لێدەكەن و زۆرێكی دیكەش وەك بابەتێك كە چــاوەڕوان نەكرابوو لێی دەڕوانن .ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە؛ چونكە زۆرێك وایان دانابوو كە كۆبانێ بكەوێت لەرووی سەربازییەوە ،بەاڵم ئەمە رووی نەدا و ئەمەش هەموو دنیای سەرسام كردووە لەئێستادا و بۆتە بابەتێكی سەرنجراكێش ،كەواتە دوو الیەنەیە. زۆرێك وەك بەرخۆدانی خۆیان دژ بەداعش لێی دەروانن و بەشێكی دیكە وەك سەرسامبوون بەو شێوازە لەبەرخۆدانی سەربازی لێی ورددەبنەوە. ئەمەش بەتایبەتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەم فاشیستانەی داعش توانیویانە لەشوێنی دیكە لەئێراق و سوریا بەرامبەر سوپا فەرمیەكانی دەوڵەتەكان لــەرووی سەربازییەوە پێشرەوی گەورە بكەن .لێ ،لەكۆبانێ بەرخۆدانێكی مەزن بەرێوەدەچێت كە كــەس لەدنیادا پیشبینی نەدەكرد لەرووی سەربازییەوە. الیەنێكی زۆر گرنگیش ئەوەیە كە ژنــان لەم بەرخۆدانەدا جێگایان گرتووە .لەكاتێكدا ژنانی خۆرهەاڵتی ناوین لەتێروانینێكی ئۆریانتالیستیەوە زیاتر لێیان دەڕوانرێت لەدەرەوە ،بەاڵم لەكۆبانێ ئەو بۆچونەش تێكشكا لەشەڕی دژە فاشیزمی داعــش .ئینجا ،ئــەوە گــەورەتــریــن شانازییە بۆ گەلی كورد كە ژنی كورد ئەمڕۆ بڵندترین ئاستی بەرخۆدان لەبەرامبەر فاشیزم لەجیهاندا بەرێوەدەبن و تەسلیمیەت بەهەموو شێوەیەك رەتــدەكــەنــەوە .ئــەم شانازیەش شەرڤانانی بەرخۆدانی كۆبانێ خوڵقاندوویانە بۆ كورد و بۆ هەموو ئازادیخوازەكانی جیهان. * ئەگەر بەرخۆدانی كۆبانێ لەدنیادا دەنگی داوەتەوە ئەمڕۆ ئێوە تایبەتیانتەتر هۆكارە سەرەكیەكەی بۆچی دەگەڕێننەوە؟ ـ پێموایە گەورەترین كاریگەری بەرخۆدانی كۆبانێ بۆ دنیا ئەوەیە كە توانی ئەو سایكۆلۆژیەتە تێكبشكێنێت كە پێی وابوو لەبەرامبەر هێرشە فاشیستیەكانی داعش ناكرێت بەرگری بكرێت و بەرخۆدان كارێكی موستەحیلە لەخۆرهەاڵتی ناوەڕاست لەسەردەستی خەڵك .ئەمە كرۆكی سەرەكی كاریگەری بەرخۆدانی كۆبانێیە .خەڵك
لەئەوروپا و دەرەوەی كوردستان دەیانوت كە مادام سوپاكانی دەوڵەتی ناوچەكە ڕادەكەن و خۆیان لەبەردەم داعش ناگرن ئیتر وەستانەوە بۆ پێشگرتن لەبەردەم ئەم فاشیزمە نوێیە مومكین نییە؛ چونكە پریسان دەكــرد ئەگەر سوپای دەوڵــەت ڕابكات گــەل چــۆن دەتوانێت خۆی بگرێت؟ لێ بەرخۆدانی كۆبانێ نیشانی دنیای داوە ئێستا كە ئەوان ئەو موستەحیلە پراكتیك دەكەن و ئەمەش بۆ ڕێكخستنكردنی جڤاك و بەسیاسیكردنی كۆمەڵگە بەگشتی دەگەرێتەوە. كۆبانێ لەرووی سیاسیەوە ئامادەبوو دژی داعش بۆیە دەتوانێت ئەو بەرخۆدانە بكات .ئەمڕۆ بەرگریكردن ئەوەتا لەئاستێكی هێندە بڵند بەڕێوەدەچێت لەسەر دەستی شەرڤانانی ژن كە تەنانەت بەمێژووی مۆدێرنی ناوچەكە هەر زۆر نامۆیە .بۆیە تێكوپێكشكاندنی ئەو سایكۆلۆژیەی كە ترسی باڵودەكردەوە و پروپاگەندەی ئەوەی دەكــرد كە داعــش ئیتر بەرگری لەبەرامبەردا ناكرێت ،بۆ دەرەوە زۆر گرنگە .ئــەو ترسە لــەداعــش خەریك بــوو بۆ دنیای دەرەوەش دزە بكات ،بــەاڵم كۆبانێ ئەو سایكۆلۆژیەتە تەسلیمچیەی رەتــكــردەوە و بەرهەمی نوێ پێشكەش بەمۆرڤایەتی دەكات لەشەری دژ بە فاشیزم .بیریشمان نەچێت لەكۆبانێ هەموو هێزی تەڤگەری ئازادیخوازی كورد لەبەرگریدا نییە ئێستا؛ بەڵكو تەنیا هێزی ئەو كانتۆنەیە
چاوپێكەوتن
20
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
نازانم كورد لەم سەدەیەدا ئەگەر شانازی بەكۆبانێیەوە نەكات ئەی چی دیكە هەیە شایانەی ئەوە بێت هێندە بڵند وەك كۆبانێ ئەم گەلە بتوانێت شانازی پێوە بكات؟ ئەگەر هەیە من نایزانم بۆمان شرڤە بكەن باشە، بەاڵم ئەوە دەزانم كۆبانێ ڕاستینەی كوردی خستەرو و ئەگەر كوردیش دەخوازن لەسەر راستینەی خۆیان بوەستن و پاریزگاری لەبونی خۆیان و بەهاكانیان بكەن لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی فاشیستەكان و زۆربەی الیەنە هەرێمیەكان دەیكەنە سەریان ئەوە ئیتر پێویستە كۆبانێ بكەنە نمونەی مانەوەی خۆیان كە بەرخۆدان دەكــات .دەكرێت بابڵێین چەند شەرڤانی بەئەمەكی كورد توانیبێتیان سنوورەكان ببڕن و بچن لەوێ بجەنگن لەپاڵ شەرڤانانی كۆبانێ ،بەاڵم ئەمە زۆر كەمە بەهۆی جوگرافیای كۆبانێ و ئەو گەمارۆ و ئابڵوقەیەی لەسەری بووە ساڵێكە و دابڕانی لەهەموو ناوچەكانی دیكە. لەدیدێكی دیكەوە ،هێزی بەرگری كورد بە هەموو قورسایی خۆی لەكۆبانێ ئامادە نییە .بۆیە ئەگەر هێزی كورد لەوێ بە هەموو توانای سەربازی خۆی ئامادەبێت ئەوە تێكشكاندنی داعش تاوەكو ناوجەرگەی پایتەختەكەیان نەك هەر مومكینە وەك شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە نیشانی دنیای دەدەن؛ بەڵكو مسۆگەریشە. * ئــەی بۆچی هەندێك میدیا و الیەن پێێان وایە كە دەكرێت كۆبانێ بروخێت؛ چونكە داعش چۆتە ناو كۆبانێ؟ ـ خۆی كۆبانێ دەمێكە سەركەوتووە و داعش تیایدا شكستی هێناوە .كۆبانێ دەمێكە مێژووی تۆماركردووە لەناوچەكەدا بەراستی و هەركەسێك لـــەرووداوەكـــان روون بروانێت و وردبێتەوە دەزانێت كە رۆژئــاوای كوردستان بەگشتی و كۆبانێ بەتایبەتی دەمێكە سەركەوتوون .ئیتر كەوتنی كۆبانێ نازانم لەكوێوە دەكرێت ئەم
پرۆپاگەندەیەی لەدژ بكرێت .ئەگەر الیەنێك هەبێت وا پێناسە بكات كە كۆبانێ دەشكێت و ئەمانە ئەوە لەبەرەی داعشەوە قسە دەكات براستی نەك لەبەرەی ئازادیخوازانەوە .ئەوەی كۆبانێ دەیكات گەورەترین مێژووە كە تۆماری كرد لەمێژووی بەرخۆدانڤانی لەكوردستان و سوریا و ناوچەكەش .پاشان ،دەستبەسەرداگرتنی هێزێكی سەربازی بەسەر شارێكدا مانای ئەوە نییە كە ئەو شەڕە شكاوە .ئەوە ئەو كەسانەی كە خۆیان فێرە شكستن و ئەو الیەنانەی كە دەمێكە بە شكست تەسلیم بوون دەكرێت وا لێكی بدەنەوە، بەاڵم مێژوو وا لێكی ناداتەوە و وانەكانی مێژووش وامــان پێناڵێن .بەهیچ جۆرێك ئەمە راست نییە كە كۆبانی دەكرێت بشكێت .روسەكان لەستالینگراد لەناو شاردا بەرخۆدانیان كرد و ئەو بەرخۆدانەش لەناوجەرگەی ستالینگرادەوە بە شكستی ئەڵمانیای نازی لەناو بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆتایی هات .بیرمان نەچێت ئەڵمانیە نازیەكان بە ئیمپراتۆریەتێك گەشتبوون كەچی لەستالینگرادەوە مەرگی بۆ هێنراو بەرگریكردن لەناوجەرگەی ستالینگراد جاڕی شكستی ئەو ئیمپراتۆریەتە خوێنخۆرەی بەگوێی دنیادا دەدا لەجەنگی جیهانی دووەمـــدا .ئەوانەی دەڵێن گوایە كۆبانێ دەشكێت لەبەرەی داعشەوە قسە
دەكەن لەشكستی خۆیانەو ەدەڕواننە دنیا .با وای دابنێین سبەینێ داعش لەرووی سەربازییەوە كۆبانێ دەگرێت ،بەاڵم ئەمە هەرگیز بەمانای شكستی كۆبانێ نایەت؛ چونكە بەرخۆدان لەناو ئەم شارە هەتاهەتایە بەردەوام دەبێت و فاشیستە داعشەكان بۆ یەك خولەكیش چییە ناتوانن بە ئیسراحەت تیایدا بمێننەوە .بەرخۆدانڤانانی كۆبانێ سەلماندیان بۆ جیهان كە بەگیانفیدایی خۆیان وەاڵم بەهەموو جــۆرە تەسلیمبونێك دەدەنــەوە .ئەوەی دەڵێت كۆبانێ شكاوە ئەوە دەمێكە خۆی تەسلیمی داعش كردووە و دەمێكە شكستی خۆی قەبوڵ كــردووە .كۆبانێ ئەمڕۆ لەهەموو كات زیاتر زیندووترە .ئاخر كەس هەر ناوی كۆبانێ نەبیستبوو لەجیهاندا و بەر لەوەی ئەم بەرخۆدانە بەڕێوە بچێت كەس نەیدەزانی ئەم شوێنە دەكەوێتە چی جوگرافیایەكی ناوچەكەوە. كەچی ئێستا ،دوای بەرخۆدانی كۆبانێ ،لەمپەری دنیاوە بۆ ئەوپەری دنیا باس باسی كۆبانێیە. هەربۆیە من دەڵێم ئەم شارە كوردیە دەمێكە سەركەوتووە و سەركەوتنی ئەو بەرخۆدانەش بە كۆتایی داعش دواجار بەئەنجام دەگات. * وەك چاودێر و چاالكوانێكی سیاسی و دۆستێكی دێرینی ك ــورد ،ئیوە چۆن
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
21
چاوپێكەوتن
گەورەترین كاریگەری بەرخۆدانی كۆبانێ بۆ دنیا ئەوەیە كە توانی ئەو سایكۆلۆژیەتە تێكبشكێنێت كە پێی وابوو لەبەرامبەر هێرشە فاشیستیەكانی داعش ناكرێت بەرگری بكرێت و بەرخۆدان كارێكی موستەحیلە لەخۆرهەاڵتی ناوەڕاست لەسەردەستی خەڵك .ئەمە كرۆكی سەرەكی كاریگەری بەرخۆدانی كۆبانێیە كــاریــگــەریــیــە نــاوخــۆیــیــەكــانــی كۆبانێ لێكدەدەنەوە بۆ سەر كورد و كوردستاندا؟ ـ پێموایە كۆبانێ بۆ كورد ئیتر الپەرەیەكی نوێیە بۆ و الپەرەیەكی نوێیە بۆ مێژووی كوردیش لەناوچەكەدا .بۆ؟ با سەرەتا لەئێمەی بیانیەوە تەماشای بابەتەكە بكەین و ئینجا بچین بەرەو كوردستان و كورد و دێمە سەر ئەو باسە ئێستا. لەدنیای دەرەوە ،بەتایبەتی لەئەوروپا بە گشتی، خەڵكی هەمیشە لەمیدیاكانەوە كوردیان وەك نەتەوەیەكی ستەمدیدە ،بەاڵم بێدەسەاڵت پێ نیشاندەدرا .لەراستیدا خودی رەوشی كوردەكان لەئێراق كە بەهۆی رژێمی ســەدام حسێنەوە دەكەوتنە رۆژەڤــی میدیا بیانیەكان هەروابوو لەسااڵنی نەوەدەكان بەدواوە .بۆیە باو بوو كە دەیــانــوت"كــوردە چەوساوە بێدەسااڵتەكان". هەموو دنیا هەروا كوردی دەبینی ،بەاڵم ئەوەی لەرۆژئاڤا و بەتایبەتی ئێستا لەكۆبانێ دەگوزەرێ بەو ئاستە بڵندە ،ئەو تێروانینە باوەی تەواو پێچەوانە كــردۆتــەوە .راستە داوای هاوكاری نێودەوڵەتی دەكرێت ،بەاڵم ئەمە ئەركی واڵتانی نێودەوڵەتییە؛ چونكە داعش هێرشێكە بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی وەك باسمكرد .هەروەها، راستە كۆبانێ داوای هاوكار لەگەالنی دنیا دەكات، بەاڵم ئەمەش هەقە؛ چونكە كۆبانێ لەبڕی هەموو گەالنی دنیا بەرگری لەكەرامەتی مرۆڤ دەكات و هێرشەكانی داعــش بۆسەر نــرخ و بەهاكانی
مرۆڤایەتی پوچەڵدەكاتەوە .لێ دواجــار ئەوە كۆبانێیە كە بەرخۆدان دەكات .بۆیە دەتوانین بڵێێن كۆبانێ وێنەیەكی دیــكــەی كــوردی نەخشاندووە .ئێستا كورد ،كوردێكە بۆ ئازادی خۆی بە بەخشینی گیانی تەسلیمیەت بەفاشیزم رەتدەكاتەوە .كۆبانێ توانی ئەو بۆچونە باوە بگۆڕێت كە كورد"بێدەسەاڵتن" ئەم بەرگریە ئێستا پێمان دەڵێت كە كوردەكان بێدەسەاڵت نین و بەئەمەكن بۆ خۆیان و بۆ گەالنی ناوچەكە و بۆ نرخەكانی مــرۆڤ لەتەواوی جیهاندا .كۆبانێ پێمان دەڵێت كورد بۆ خۆشیان و بۆ گەالنی دیكەش گیانیان فیدا دەكەن .لەم سۆنگەیەشەوە پێم وایە كە دەبێت كورد بەرخۆدانی كۆبانێ زۆر بڵندڕابگرن؛ چونكە گەورەترین شانازی بۆ كورد تۆماركرد لەم سەدەیەدا تاوەكو ئێستا .من پێموایە فێربوون لەكۆبانێەوە بۆ كورد وەك ئاو و هەوا پێویستە ،چونكە لەهەموو الیەكەوە كورد هێرشی لەسەر دەكرێت لەناوچەكەدا ،چی لەالیەن دەوڵەتانی ئیقلیمیەوە بێت چی لەالیەن ئەو هێزانەوە بێت كە ئەجێندایان لەسەر نكوڵیكردنی گەلی كــورد ڕێــرەوی خۆی دەبڕێت .هێرشی گەورە لەسەر كورد ئێستا بەڕێوەدەچێت و كورد لەئێمەی بیانی باشتر ئاگادارە لەو هێرشانە ،بۆیە ئەو رۆحی بەرخۆدانەی كۆبانێ لەبەرامبەردا بۆ مانەوەی كورد زێدە پێویستە .ئێمە لەئەوروپا كە كە زۆر شارەزاییمان لەسەر مێژووی دێرینی كورد
نییە و لەڕیگای رووداوەكانی ئێستاوە و رۆژەڤەوە بڕیار دەدەین ،شتێكی دیكەی وەك كۆبانێمان لەو كوردانەوە نەبینیەوە كە پێشتر میدیا و رای گشتی باسیان لێوەدەكرد .بۆیە كۆبانێ بۆ ئەوروپیەكان زۆر راستی لەسەر كورد سەلماند كە نەوترابوون یان وەالنرابوون .بۆیە نازانم كورد لەم سەدەیەدا ئەگەر شانازی بەكۆبانێیەوە نەكات ئەی چی دیكە هەیە شایانەی ئەوە بێت هێندە بڵند وەك كۆبانێ ئەم گەلە بتوانێت شانازی پێوە بكات؟ ئەگەر هەیە من نایزانم بۆمان شرڤە بكەن باشە ،بــەاڵم ئــەوە دەزانــم كۆبانێ ڕاستینەی كــوردی خستەرو و ئەگەر كوردیش دەخــوازن لەسەر راستینەی خۆیان بوەستن و پاریزگاری لەبونی خۆیان و بەهاكانیان بكەن لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی فاشیستەكان و زۆربـــەی الیەنە هەرێمیەكان دەیكەنە سەریان ئەوە ئیتر پێویستە كۆبانێ بكەنە نمونەی مــانــەوەی خۆیان و نرخەكانی تێكۆشانی خۆیان بۆ ئـــازادی و دیموكراسی .بۆ كورد ئێستا لەهەموو كاتێكی دیكە گرنگترە لەبەرگری و بەرخۆدانی كۆبانێ فیر بێت بۆ بەردەوام خستنەرووی راستینەی كورد بۆ جیهان .ئەمە زۆر پێویستە .هاوكات ،شكاندنی بونیادەكانی فاشیزم لەهەموو الیەكەوە لەتەواوی ناوچەكەدا بۆ بردنەپێشەوەی پێكەوەژیان و بەهاكانی ئازادی و دیموكراسیش پێویستیەكی حەتمیە .بۆ ئەمەشیان هەر فێربون لەكۆبانێیەوە گرنگە.
وتار
22
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
"ژن الی یەپەگە و داعش" ن :لەتیف فاتیح فەرەج ئەوەی كچە شەڕوانەكانی یەپەژە دەبین ێ لەوە تێدەگات مرۆیی بوونی راستی ئەوەیە ،ئەو كچە ئازا و شەنگانە بەچەكەكانی دەستیانەوە دەیانەو ێ مانا بۆ شۆڕش ،بۆ بەرگری ،بۆ ئازادی ،بۆ مرۆییبوون و ژنبوون"مێینە بون" بگێڕنەوە ،ئەوان ئەمڕۆ هەر بەرگری لەشاری كۆبانی و ناوچەیەك ناكەن ،ئەوان بەرگری لەچەمكی پیرۆزی ژنایەتی دەكەن ،ژنایەتی بەمانای دایك ،بە مانای خاك ،بەمانای ئازادی و بــوون ،ئــەوەی ئەو كچ و ژنانە دەیكەن، لەمێژودا دەگمەنە ،تەنانەت لەمێژوی هەموو ئەو شارانەشدا كە وەك كۆبانێ گەمارۆ دراون. من لێرەدا نامەو ێ قسە لەسەر دیــرۆك و ئەو بابەتە بكەم ،من دەمەو ێ تەنیا لەسەر تێگەیشتن لــەژن الی پەیەدە و یەپەگە و یەپەژە و ژن الی داعش هەڵوەستە بكەم، ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی لەوە تێبگەین ئایا ئەوە ئەو ئااڵ رەشە تاریكویستانەن ،رێزی ژن دەگــرن ،یــان پەیەدەیەك كە دەیــەوێ بایەخ و بون بۆ ژن بگێڕێتەوە و هەموو ئەو ئەفسانە و پڕوپاگەندانە بەتاڵكاتەوە كە هەمیشە ژنی لەدەرەوەی ئازایەتی و بەرگری و بەرخوداندا پێناسە كردوە .الی پەیەدە و لەرۆژئاوای كوردستان ژن مرۆڤە ،مرۆڤێك بەقەدەر مرۆییبوونەكەی بە دوی شوناسی راستی خۆیەوەیەتی ،ئەو شوناسەی هەزاران ساڵە بەهەر بیانویەك لەژن سەنراوەتەوە و تەنانەت لەواڵتە هەرە دیموكرات و مۆدێرن و پێشكەوتووەكانیشدا هێشتا نەگەیشتوەتەوە پێی ،پەیەدە د ێ نەك هەر لەرێگەی بەرگری و بەرخودانەوە ،لەرێگەی بەشداریكردنەوە لەكۆی كایەكانی ژیان بایەخ بۆ ژن دەگێڕێتەوە ،ئەمە گەڕانەوەیە بۆ رووحە كوردیەكە ،ئەوەی بەر لەتێكەڵبوونی كەلتوری ئەوانی تر بەژیانی كورد ،ژنی كورد وابوو .پەیەدە ئەم شوناسە بەشێوەیەكی زۆر پێشكەوتوو دەگێڕێتەوە بۆ ژن ،ئەم بابەتە بابەتی هەڵوەستە و قسە لەسەر كردنە ،ئەمە پێچەوانەی ئەو روانینە داعشیەیە كە ژن وەك كااڵ و بگرە سوكتر لەكااڵ و وەك هۆیەك بۆ بەتاڵكردنەوەی چێژ و ئارەزووە سێكسییەكانی پیاو سەیری دەكات. مامەڵەكردن لەگەڵ ژن وەك كۆیلە و كەنیزەك و هۆیەك بۆ ئــارەزوە سیكسیەكانی پیاو و هاوسەرینی نیكاح لەمرۆڤ خستنی ژنە ،ئەم كەلتورە تاریكە نە لەئاین و نە لەكۆمەڵ و نە لەژیاندا جێی نابێتەوە .روانینی داعش دەرهەق بە ژن ،روانینێكی ئەوەندە گەمژانە و كوێرانەیە
Roji_Wilat@yahoo.com
Roji_Wilat@yahoo.com
مــرۆڤ بێزی لێدەكاتەوە ،ئــەو چیرۆك و بەسەرهاتانەی باڵودەكرێنەوە و داعش خۆیشی نەك هاشای لێناكات ،برەوی پێئەدا و بەئێمە ئەڵ ێ مرۆڤایەتی لەگەڵ چ جاهلێكی شەیتانیدا دەستوپەنجە نــەرم دەكــات ،چەند شەرمە لەبەرانبەر ئەم جۆرە لەرەفتاری وەحشیانە ئازایەتی ئەوە نەبێت داكۆكی لەئاینەكە بكرێت و ئەوانی لێدەركرێنە دەرەوە . دوو تێگەیشتنی چەند دورن لەیەكەوە بۆ روانینە ژن ،الی پەیەدە ژن مێژوو دروستدەكات و بەو پێوەرە سەیری دەكات كە بەهەشت نەك لەژێر پێی دایكاندا لەژێر پێی ژناندایە، الی داعشیش ژن باشترین هۆیەكە بۆ ئەوەی پیاو ئارەزوەكانی خۆی پێبشكێنێ ،هەندێك نووسەری عەرەب ناهەقیان نیە لەو رۆژانە زۆر بەبەرزی و وەك نمونەیەكی بااڵ سەیری خەبات و بەرخودانی ئەو چاالك و شەڕڤانە ژنانەی یەپەژە دەكــەن و ئــاوڕ لەدنیاكەی خۆیان دەدەنەوە و شەرم دەیانگرێ ،بۆ من ئەم رۆڵ و ئازایەتیەی ژنانی یەپەژە شتێكی چاوەڕوانكراوە لەبەر ئەوەی هەرك ێ فەلسەفە و بیری وردی ئاپۆی خوێندبێتەوە سەبارەت ژن و ئازادی و خودخاوەنی هەر ئەوە دەبینێ كە هەیە ،هەر ئەوە بەسە كە مرۆڤ جیاوازی ئەو دوو دنیایە دەبینێ .دنیایەك ژن دەكاتە خــاوەنــی خــۆی و خــاوەنــی مرۆڤایەتیش، دنیایەكیش ژن دەكاتە كااڵیەكی هەرزانی دەستی پیاو ،كۆبانی و موسڵ تەمسیلی دوو دنیابینی زۆر دژبەیەك دەكەن ،لێرەوە دەتوانی وردتر كۆمەڵ و دەستەجیاجیاكان بخوێنیتەوە.
بۆ من ئەم رۆڵ و ئازایەتیەی ژنانی یەپەژە شتێكی چاوەڕوانكراوە لەبەر ێ فەلسەفە ئەوەی هەرك و بیری وردی ئاپۆی خوێندبێتەوە سەبارەت ژن و ئازادی و خودخاوەنی ێ كە هەیە، هەر ئەوە دەبین هەر ئەوە بەسە كە مرۆڤ جیاوازی ئەو دوو دنیایە دەبینێ .دنیایەك ژن دەكاتە خاوەنی خۆی و خاوەنی مرۆڤایەتیش،دنیایەكیشژن دەكاتە كااڵیەكی هەرزانی دەستی پیاو
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
23
وتار
وتار
24
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
پەشێو بۆ كۆبانێ؛
"كۆبانێ یەكەم رستەی بۆ مێژووی تازە تۆماركرد و بووە كاراترین كارگەی نەتەوەسازی"
لەمەوال ،كێ زات دەكا ،ئەو سنوورە حەرامزادانە بە سنوور بزانێ؟ كێ زات دەكا بڵێ كوردستانی عێراق ،كوردستانی ئێران ،كوردستانی توركیا ،كوردستانی سووریا ،كوردستانی جیبۆتی و جڕتاوە؟ كێ...؟ "مانیفێستووی كۆبانێ" برینی شنگال شەو و ڕۆژ دەتریوێنێ. دەشــێ ڕۆژێــك لە ڕۆژان ژانەكەی لە زیڕە بكەوێ ،بەاڵم قەت ناشێ ساڕێژ بێ. وێنەی سەر شاشەكان مێردەزمەن ،شەوان لێت وەژوور دەكــەون ،ســواری سەر سنگت دەبن و چەمۆڵەت لێ دەنێن. ئێستاش ،دوای شنگال ،جەستەمان شەبەقی برینێكی نوێی تێبووە ،برینی كۆبانێ. شیروەشێن ،هەمان شیروەشێنە ،جەستە هەمان جەستەیە و خوێنەكەش هەر هەمانە، بەاڵم ئێشەكەیان جودایە .ناتوانم باسی ئەو جیاوازییە بە زمانی سەربازی ،زانستی یا لێكدانەوەی لۆژیكی بكەم ،هەر ئەوەندە دەڵێم، شنگال خاڵێكی لەو جێیە دانا ،كە ئەخالقسزیی سیاسی گەیشتە لووتكە و كۆبانێش یەكەم ڕستەی بۆ مێژوویەكی تازە تۆمار كرد و بووە كاراترین كارگەی نەتەوەسازی.
*** لە مــاوەی كەمتر لە دوو مانگدا ،چاخێك تێپەڕی و بەراییی چاخێكی نوێ پشكووت. هەموو ڕۆژێ دەمــەوێ داستانێك بنووسم لەسەر كۆبانێ ...سارد دەبمەوە. چما داستان لەسەر داستان دەنووسرێ؟ دەمەوێ ،بۆ چەند پەیڤێك ،پەنا ببەمە بەر ئەفسانە ،چەند پەیڤێك ،كە شایانی بەژنی كۆبانێ بــن ،بــەاڵم كۆبانێ خــۆی بــووە بە ئەفسانە و پێویستی بە ئەفسانەنووس نییە! *** سەدان ساڵ شۆڕەسوارانی ڕۆژهەاڵت ببوونە كۆنە مەرەكەبی سەر كاغەز و تەنیا بە خەیاڵی ڕۆژهەاڵتناساندا دەهاتن ،كەچی ئەوەتا ،نەوەی میدییەكان ،هەسپی مێژوویەكی تازەیان زین كردووە و بەرەو ئاسۆیەكی هەزارڕەنگی لینگ دەدەن.
ئەو سوارانەی من باسیان دەكەم لە ڕەگەزێكی دیكە و لە تیرەیەكی دیكەن. پێشتر نەمانبینیون ،نەمانناسیون. ئاخر ،ئەوانەی پێشتر یا لەناو تۆز و غوماری سەرپەڕێنەكانی سەدەی حەفتەمدا ون بوون، یا شاعەباسێك ڕایپێچان سەرحەدەكانی بۆ بپارێزن ،یا لووسكەیەكی جەنگیزخان بە مەیتەر لە ئاستانە دایمەزراندن، یا بوونە فشەحیزبی خۆخۆری بێ پڕۆژە و ستراتیژ ،حیزبی سایكسبیكۆپەرست و لۆزاندۆست و بتەوان و موفاوەزاتچیی بودجە. *** ئەوانەی من باسیان دەكــەم لە ڕەگەزێكی دیكە و تیرەیەكی دیكەن :كیژگەل و كوڕگەلی كۆبانێن ،ئــەوانــەن ،كە چاویان بریسكەی ئاتەشگەكانی بابوباپیرانی تێدایە ،ئادگاریان پڕاوپڕە لە گزنگی گاتاكانی زەردەشت. ئەمانە كۆتاییان بە مێژووی هەاڵتهەاڵت و ڕاكەڕاكە و نووزانەوە و شەڕەپەڕۆ و ئاڕئاڕ و
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
25
وتار
سەدان ساڵ شۆڕەسوارانی ڕۆژهەاڵت ببوونە كۆنە مەرەكەبی سەر كاغەز و تەنیا بە خەیاڵی ڕۆژهەاڵتناساندا دەهاتن ،كەچی ئەوەتا ،نەوەی میدییەكان ،هەسپی مێژوویەكی تازەیان زین كردووە و بەرەو ئاسۆیەكی هەزارڕەنگی لینگ دەدەن قاچاخچییاتیی سنووران هێنا. ئەمانە لە ڕەگەزێكی دیكە و تیرەیەكی دیكەن. ئەمانە سەرەتای قڕبوونی سەركردەی بندیوار و سكرتێری بندیوار و وەزیــری بندیوار و ڕاوێــژكــاری بندیوار و جەنەراڵی بندیوار و هەموو شتێكی بندیوارن. ئەوانە ،ئەو جگەرگۆشانەی من ،بە زگی قۆپاو و رەنگی پەڕیو و كالشینكۆفی سەدەی ڕابردوو ،بەرامبەر تانك و زرێپۆش ،بەرامبەر تاعوونی ڕەش و قاسەی پڕی نەوتفرۆشان چەقیون و بە دنیادا جاڕ دەدەن ،دەڵێن: نــا ،ئێمە لە قــەاڵی دمــدم داناگەڕێین ،بە فتوایەك پایتەختی ســۆران جێناهێڵین و ناچینە خزمەت سوڵتان .هــەزار گفتولفتی شیرینی شای ئێران تەفرەمان نادا و نامانباتە بەر سێدارەی چوارچرا .ئێمە هەزار پەیمانی جەزایر بە قرۆشێك ناكڕین .ئێمە لە ڕەگەزێكی دیكە و تیرەیەكی دیكەین.
تەماشایان دەكەم ،جارێك و دووجار و دە جار ...لە پڕمەی گریان دەدەم. نازانم گریانەكەم هی خۆشییە ،یا نیشانەی پێشبینییەكی تــاڵ ،یا هی هەردووكیانە؟ ئــەوان بە زەردەخەنەیەك دڵم دەدەنــەوە، حاڵیم دەكەن ،كە ڕۆژی سایكسبیكۆپەرستان و پیرەجامبازانی موفاوەزاتچی تەواو .لەمەوال، كێ زات دەكا ،ئەو سنوورە حەرامزادانە بە سنوور بزانێ؟ كێ زات دەكا بڵێ كوردستانی عێراق ،كوردستانی ئێران ،كوردستانی توركیا، كوردستانی سووریا ،كوردستانی جیبۆتی و جڕتاوە؟ كێ...؟ مەگەر هەتیوچەكانی"كاڵوڕەش و كاڵوسوور"، مەگەر ئەوانەی ،لە سەدەی بیستویەكەمدا، بــە ئەقڵییەتی موختاری گوند دەوڵــەت بەڕێوە دەبەن ،ئەوانەی بە دووربین تەماشای ئەوپەڕی دنیا دەكەن ،كەچی بە زەڕەبینیش بنپێی خۆیان نابینن!!.
***
***
جەیالن ،ئەو تەوارەی لە توخمی هەڵۆیانی زاگرۆس بوو، ئەوەی لەگەڵ گوللە ژوانی دانا، چما هەر جەستەی گوڵبەدەمی خۆی پێكا؟ نا ،ڕابردوویەكی پڕ لە شەرمەزاری و سنووری حەرامزادەی سیمالكەشی پێكا. ئارین ،ئەو پڵنگەكیژەی ،لەباتی دەستی یار، ئاگربەندی لە كەمەری خۆی ئااڵند، چما هەر بۆ ئەوە جەستەی پیرۆزی خۆی ئاگر دا ڕەوەئەسپێخۆرێك بۆ دۆزەخ ڕادا؟ نا ،ئەو لەگەڵ خۆیدا خەندەقی براكوژان و شـــەڕەپـــەڕۆی بــەرەبــابــان و تانكەری قاچاخچییانیشی ئاگر دا. ئەمانە ،كوڕینە ،لە ڕەگەزێكی دیكە و لە تیرەیەكی دیكەن!!
عەبدوڵاڵ پەشێو هێلسنكی ٢٠١٤/١٠/١٢
وتار
26
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
گۆشتخۆرەكانی كۆبانێ دوای سەركەوتن زۆردەبن
"كـــۆبانێ پایتەختــی بەرخودانـــی كـــوردان ە"
ن :كامەران گوڵپی دوای سەركەوتنی كۆبانێ گۆشتخۆرەكان زۆر دەبن ،بۆیە پێویستە مافی خۆبەڕێوەبەری تەنها بەپارێزەرانی ڕەواببینرێت نەك حازرخۆرەكان بەناوی دۆستەوە .لەسەردەمێكدا دەژین تەنانەت براكانمان لەبڕی دوژمــن ڕۆڵی پیالنگێڕی ئاوا دەكەن بەجۆرێك خەمساردیەكانیان بەئاستی دوژمنكاری گەیشتووە ،تەنها لەبەر بەدەستهێنانی ئافەرینی بەناو واڵتانی دراوسێ ،بەداخەوە هێشتا ئەوانەی خۆیان بەنوێنەری گەلەكەمان دەزانن نوقمی دەبڵ مۆڕاڵیبوون بەجۆرێك پاراستنی سەرمایەكانیان لەخودی ئازادی پیرۆزتر دەبینن. كۆبانی تەنانەت دوژمنانی نەتەوەكەمانی هێنایە قسەكردن تائاستی ئەوەی بەرخودانی كۆبانێ بــووە هــەواڵــی ســەرەكــی میدیاكانیان ،بەاڵم لەباشوور هێشتا سەرمەستی وەرگرتنی ئەو چەك و جبەخانەیەن كە لەواڵتانی ئەوروپیەوە پێیان دەگ ــات ،بــەاڵم سنورەكانیان بــەڕووی ڕۆژئــاوادا داخستووە بەجۆرێك ئەم گەماڕۆیە هیچی لەگەمارۆی واڵتانی سەردەست كەمترنیە، بۆیە بەرخودانی كۆبانێ بەگوێی هەموو زلهێزانیدا
چڕی"ئێرە كۆبانیە" گۆڕستانی داعش و بڕیارە شومەكانی ئێوەیە ،هەربۆیە خــۆبــواردن لێی نەفرینی مێژووی گەالنی ئازادیخوازی هەموو جیهانی لەدوایە. كۆبانێ بەرخودانی كردەوە بەری شۆڕشی كوردان لەپارچەكانی تری كوردستان بەجۆرێك چاندنی بیری بەرخودان وا ئاوێتەی بیری تاكی كوردی كرایەوە كە بەتەنها ڕێگای گەیشتن بەسەربەخۆیی نەتەوەكەمان ئەژمار بكرێت .لەڕێی كۆبانێیەوە فشۆڵی ڕێچكەی پەیوەندی دیبلۆماسی و بازرگانی خرایەڕوو كە ئەم ڕێچكەیە جگە لەشەرمەزاری بۆ نەتەوەكەمان هیچ دەستكەوتێكی لەدوادا نییە. كۆبانی من وەك داستانی سەدەی بیستویەكی دەبینم لەبەرامبەر دڕندەترین گروپی تیرۆرستی كە بەرامبەر بەمرۆڤایەتی بەگشتی و كوردان بەتایبەتی هاتبێتە كایەوە .ئەوبەرخودانەی شەڕەڤانانی كۆبانێ بەجیهانیان پیشاندا كەم وێنە و بێ وێنەیە .بۆیە دەبێت هەموو كوردێك شانازی بەم بەرخودانەوە بكات و خاوەنداریەتی لەگیانبازانی كۆبانێی خۆشەویست بكات. كۆبانێ بۆیە جیاوازە لەسەردەمی شكست و پاشەكشێی هێزێكی كوردی وەكو پێشمەرگەی
لەشەنگال بەدرۆخستەوە و سەلماندی بەدوژمنان كە ئەگەر لەوێستەگەیەكدا لەبازنەی سیاسیدا بتوانن بمانخەڵتێنن ئەوا ئێوە بەهەڵەداچوون؛ چونكە دیوی ڕاستەقینەی كوردان ئەمەیە كە"ماف نــادرێــت؛ بەڵكو دەســەنــدرێــت" .كۆبانی دڕنی بەشەوەزەنگی شكستهێنا و ئاسۆی رۆژێكی نوێی بەنەتەوەكەمان بەخشی .كۆبانێ توانی كەرامەتی تاكی كورد بەپارێزراوی بهێڵێتەوە و خەونی داعش و هاوبیرەكانیان بكاتە بڵقی سەرئاو ،بۆیە كۆبانێ تەنها لەخۆی دەچێت نەك شوێنێكی تر؛ چونكە داستانی بەرخۆدانی ڕاستی ئاشتیخوازی نەتەوەی كوردی بە واڵتانی ئەوروپی سەلماند بەجۆرێك ئــەوان لەپێناو ئاشتی گەلەكانیان لەجەنگی دژەتیرۆردان لەسنورێكی دیاریكراو و مەرجداردا، بەاڵم كۆبانێ هەموو دژواریەكانی بەرەنگاری لەبڕی گەالنی جیهان لەئەستۆ گرتووە ،ئەویش بەبەخشینی خوێنی ئاڵی الوەكانمان لەكچان و كوڕان لەپێناو بەرزڕاگرتنی ناوی نەتەوەكەمان، بەاڵم بەداخەوە لەباشوور سەركردایەتی الیەنە سیاسیەكان نەیانتوانی لەئاست داخوازیەكانی نەتەوەكەماندا هەڵسوكەوت بكەن ئەویش لەبەرهۆیەكی سادە كە هێشتا كەلتوری تۆڵە زاڵە
Roji_Wilat@yahoo.com
بەسەر كەلتوری هاوكایدا بەهەموو الیەنەكانەوە بەبێ جیاوازی لەچەپەوە بۆ ڕاست لەلیبراڵەوە بۆ ئیسالمی؛ چونكە ڕێبازی نەتەوەیی هەموو حەزە كەسیەكان و پیرۆزیە حزبیەكان تێكدەشكێنێت. هــەروەك ئیبراهیم بتەكانی تێكشكاند ،لێرەوە دەبینین بەرخودان دۆستی نیە چ لەسەر ئاستی ناوخۆ و چ لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. لەسەدەی ڕابردوودا هەڵەبجەی سونبولی كوردان مەزڵومیەتی نەتەوەكەمانی بەجیهان ناساند لەم سەدەیەشدا كۆبانی زیندویەتی نەتەوەكەمانی سەلماند ،بەاڵم حزبە كالسیكیەكان هەرچۆن توانیان"هەڵەبجە" ،بكەنە قوربانی گیرفان و مەرامە حزبیەكانیان بەتەمان كۆبانیش بەهەمان شێوە بێت ،بەاڵم ئەمەیان مەحاڵە؛ چونكە كۆبانێ داكۆكیكارێكی سەرسەختی هەیە ئەویش خودی نەتەوەی كوردە بۆیە لەبێ ئومێدی خودی ئەم حزبانە لەداهاتووی كۆبانێ بازنەی دژایەتیان فراوان كردووە هەندێك جار بەنهێنی و هەندێك جاریش بەئاشكرا. ئێستاش تەنها الیەنێك بێ بەرامبەر و دوور لــەبــەرژەوەنــدی و دەستكەوتی مــادی خۆی گەیاندبێتە هەموو بەرەكانی جەنگ"گەریالكانن"، بۆیە پارتی كرێكارانی كوردستان لــەدەرەوەی بازنەی مەرامی زلهێزاندا بەرخودان دەكات ئەمەش بووەتە مایەی دژایەتی سیاسیەكانی كورد بۆ
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
ئەمان؛ چونكە خۆیان لەبازنەی دۆستایەتی بێ مەرجی ئەو زلهێزانەدا دەبیننەوە و زۆربەی كاتیش پەكەكە بەڕێگر دەبینن لەبەردەم مەرامە حزبیەكانیاندا تەنانەت كــار بــەوە گەشتووە ئەندامێكی مەكتەب سیاسی"یەكگرتوو"هەمان قسەی"پارتی دیموكرات"بكات و لەسەر شاشەی تیڤی بڵێت نابێت پەیەدە هەموو شتەكان بۆخۆی قــۆرخ بكات بەڕاستی ئەمە توانەوەیە تاسەر ئێسقان لەسیاسەتی دەستەمۆبوون لەپێناو وەرگرتنی چەند پۆستێكی ئیداری بۆ ئەوحزبە لەباشووردا ،من بۆیە دەڵێم كۆبانێ جیاوازە؛ چونكە لەسەردەمی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیدا تیرۆریان بــەرەو ڕووكــردەوە كە هەموو جیهان شایەتی سەركەوتنی ئەم جۆرە خۆبەڕێوەبەرییەیان دەدا .بۆیە كەلتوری حزبی لەباشوور ئەم جۆرە خۆبەڕێوەبەرییەی پێ قەبوڵ نەكرا و بەردەوام دژایــەتــی كـــردووە و بەبەخشینەوەی تۆمەت داتاشین كە گوایە ڕۆژئاوای كوردستان تیرۆرستن لەكاتێكدا خۆیان شەڕی تیرۆریان دەكرد. كۆبانێ و بەرخودان دوانەیەكی لێكجیانەكراوەن، دەبێت ئەم ڕاستیە قەبوڵ بكرێت و ئەوەش بزانین كە سەركەوتنی دۆزی ڕەوای نەتەوەكەمان بەستراوەتەوە بە پڕۆگرامی قوتابخانەی كۆبانێ؛ چونكە نەوەی داهاتوو سەرمەشقی لەبەرخودانی كۆبانیەوە وەردەگرن نەك كۆشكنشینان و خاوەن ژمارەی بانكیەكان لەئەوروپادا.
27
وتار
كۆبانێ هەوێنی هەرچوارپارچەی كوردستانە بۆ یەكگرتنەوەیان؛ چونكە مەشخەڵی بەرخودان لەوێوە هەڵكرا و تیرۆریش شكستی هەرلەوێوە پێهێنرا ،لــەم روانگەیەوە كۆبانی"پایتەختی بەرخودانی كوردانە". كۆبانێ ژیانی كۆیالیەتی و كورسی رەتكردەوە بەجۆرێك شەڕەڤانان تەنها عشق و ئەوینێكیان وەرگرتبوو كە بریتی بوو لەعەشقی نیشتمان و بەرخودان لەپێناویدا ،هەربۆیەش ڕاستی رێبازی نەپساوەی بەرخودانیان بەبەخشینی گیانیان بۆ هەمووان سەلماند .كۆبانێ هانابردنی بۆ واڵتانی زلهێز رەدتكردەوە و قورسایی ئەركی بەرخودانی بــەنــەتــەوەكــەمــان بــەخــشــی بــەجــۆرێــك ئــەم بێنیازمەندیەبووەهۆیڕەواندنەوەی"دەستەمۆبوون" لەژێر ناوی "دۆستایەتی" واڵتانی سەردەستدا ئیتر لەم هەنگاوەی كۆبانێیەوە دەكرێت داڕشتنەوەی نــوێ بكرێت بــۆ پەیوەندیەكانمان لەگەڵ دەوروبەرماندا .هەرلێرەوە كۆبانێ راستیەكی تری سەلماند ئــەویــش نەبوونی دەســتــەواژەیــەك بەناوی"شكست"ە لەفەرهەنگی نەتەوەیدا؛ چونكە دەستەمۆبوون شێوەیەكی مۆدێرنە لەشكست لــەژێــرنــاوی دۆستایەتی .كۆبانێ سەدەیەك لەبەرخودانی نەتەوەیەكی بەڕێ خستەوە لەژێر دەســتــەواژەی شەهیدان خاوەنی ڕاستەقینەی نیشتمانن.
وتار
28
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
پرســـی كورد و سەرلێشواوی دەوڵەتـــی تورك ن :سەفین میرە ئــەوەی ئەمڕۆ دەوڵــەتــی تــورك لەگۆڕەپانی سیاسی ناوچەكەدا ئەنجامی دەدات ،تاكە هەوڵێكی سەرنەگرتووە بۆ لەباربردنی ئەزموونی خۆسەری كانتۆنەكانی ڕۆژئــاوای كوردستان و ڕێگریكردن لەسوودمەندبوونی گەلی كورد لەداڕشتنەوەی سەرلەنوێی نەخشەی سیاسی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستە. لــە"١٩٢٠/٨/١٠ز"دا" ،پەیمانی سیڤەر" بەسترا لەنێوان دەوڵەتە براوەكانی جەنگی یەكەمی جیهانی و پاشماوەی ئیمپراتۆریەتی ڕووخاوی عوسمانی ،كە لــەو پەیمانەیەدا مافەكانی گەلی كــورد سەلمێنرابوو ،بــە تایبەتیش لــەبــرگــەكــانــی""٦٢،٦٣،٦٤دا ،بــەاڵم بەهۆی بەرژەوەندی تایبەتی دەوڵەتانی براوەی جەنگەكە و دواكەوتوویی و ناكارایی سەرانی كورد لەو ڕۆژگارەدا ،ئەو پەیمانە لەباربراو"پەیمانی لۆزان" جێگەی گرتەوە و خاكی كوردستان دابەشی سەرچەند دەوڵەتێك كــرا .وەكــو ئاشكرایە زۆرترین ڕێژەی خاك و گەلی كورد خرایە سەر دەوڵەتی نوێی توركیای كەمالی. "پەیمانی لۆزان" ،لــە""١٩٢٣/٧/٢٤زدا لەنێوان سەرانی تورك و دەوڵەتە براوەكانی جەنگدا بــەســتــرا ،ئــەم پەیمانە بــوو بەجێگرەوەی پەیمانی سیڤەر ،دەوڵەتی توركیا وەكو خاوەن زۆرترین ڕێژەی كورد ،لەو كاتەوە و بەدرێژای نــزیــكــەی" "١٠٠ساڵی ڕابـــردوو سیاسەتێكی نالۆژیكیانەی بەرامبەر بەپرسی كورد پیادە كردووە ،چ لەسەرئاستی ناوخۆی واڵتەكەی و چ لەسەر ئاستی بەشەكانی تر ،بەو پێیەی كە ئەم دەوڵەتە خۆی هەڵقواڵوی بیری ڕەگەزپەرستی كەمالیزمە و هەموو نەتەوەكانی تــری ناو توركیای بەتورك ئەژمار دەكات ،بەدرێژای ئەو ماوەیەی ڕابردوو سیاسەتی سڕینەوەی زمان و ناسنامەی گەالنی توركیای كردوە بە ستراتیژ، بە تایبەتیش سڕینەوەی زمان و ناسنامەی گەلی كوردی كردوە بە سەرەكیترین كاری دەوڵەت و هەرگیز هەنگاوێكی لۆژیكیانەی نەناوە بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە گرنگە كە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ئاسایشی هەموو ناوچەكە؛ چونكە ئاسایشی ناچەكە بەبێ نەتەوەێكی گەورەی وەكو كورد هەرگیز بەرقەرار نابێت. سیاسەتی نالۆژیكیانەی دەوڵەتی تورك كە سەرچاوەكەی بیری كەمالیزمە ،خۆی لەخۆیدا سیاسەتێكە لەسەر بنەمای سڕینەوەی هەموو نەتەوەكانی تری توركیا بنیاتنراوە بەتایبەتیش گەلی كورد كە هەمیشە وەكو مەترسی دەزانن بۆ سەر یەكپارچەی خاكی ئەو دەوڵەتەی كە پەیمانی لۆزان ناویان نا توركیا .هەرلەبەر
ئەم هۆكارەیە كە هەمیشە سیاسیەكانی دەوڵەتی تورك دروشمی یەك نەتەوە ،یەك دەوڵەت، یەك ئااڵ بەرزدەكەنەوە .بەڵێ ئەم سیاسەتە، سیاسەتێك نییە تەنها لەسەردەمی"مستەفا كەمال"دا پیادە كرابێت؛ بەڵكو ئەم سیاسەتە تاكو ئەم چركە ساتە درێژەی هەیە و كاری لەسەر دەكرێت ،ئەمە ســەرەڕای دەستاودەستكردنی دەسەاڵت لەپارتە نەتەوەپەرستەكانەوە بگرە تا دەگاتە سیكۆالریزم و ئیسالمیە توندڕە و ئیسالمیە بەناومیانڕەكانی ئەمڕۆ. ئەگەرچی لــەمــاوەی چەند ساڵی ڕابـــردوودا كۆمەڵێك كــەس و الیــەنــی تــورك و كــورد لەناویشیاندا بە ناوسەرۆكەكانی كورد لەباشور، باسیان لەوە دەكرد كە گوایە "ئەردۆغان" و پارتەكەی هەوڵی چــارەســەری پرسی كورد دەدەن ،بەاڵم ڕووداوەكانی ئەم دوایە پەردەی لەسەر ئەو ڕاستیە هەڵماڵی كە ئەردۆگان و پارتەكەی بەهەمان سیاسەتی نالۆژیكیانەی ڕابردوو لەپرسی كورد نزیك دەبنەوە ،كە بریتییە لەسیاسەتی نكوڵی كردن و قڕكردنی گەلی كورد لەهەموو بەشەكانی كوردستان. ڕووداوەكانی ئەم دوایەی شەنگال و كۆبانێ بە بەرچاوی ڕای گشتی دونیاوە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن كە دەوڵەتی تورك بەهەمان سیاسەتی كەمالیزم لەپرسی كورد نزیكدەبێتەوە و هەمیشە هەوڵی دوبارەكردنەوەی كوشتارگەی"دەرسیم و گەلی زیالن" دەدەن ،هاوكات ئەو ڕاستیەش دەسەلمێنێت كــە دەوڵــەتــانــی بــێ شەرمی ســەرمــایــەداری و دەهــۆڵ كوتی بەناو مافی مــرۆڤ هەرگیز چاویان ئــەو تاوانە گەورانە نابینێت كە دەوڵەتانی ئەڵقە لەگوێی خۆیان دژ بە گەلی كورد ئەنجامی دەدەن و هەمیشە بە دوای بەرژەوەندیە ئابووریەكانی خۆیانەوەن لەناوچەكەدا .هەروەكو چۆن لەساڵی"١٩٨٨ز"دا چاویان لەتاوانی"هەڵەبجە و ئەنفال" پۆشی. بەاڵم پرسیار لێرەدا ئەوەیە :ئایا دەوڵەتی تورك دەتوانێت ڕێگر بێت لەبەردەم خۆڕاگری و لەبن نەهاتوویی ئیرادەی گەلی كورد بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی؟. هــەروەكــو زۆربــەمــان دەزانــیــن چ دوێنێ و چ ئــەمــڕۆش دەوڵــەتــی تــورك خــۆی لــەبــەردەم لەتبوونێكی چــاوەڕوانــكــراودا دەبینێتەوە، بەتایبەتیش دوای ســەرهــەڵــدانــی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كورد لەباكوری كوردستان بە ڕێبەرایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان"پەكەكە و فیكر" و فەلسەفەی عەبدوڵاڵ ئۆجاالن .بەڵێ ئیتر لەوساتەوەختە بــەدواوە دەوڵەتی تورك چركە بە چركە لەو ساتەوەختە نزیك دەبێتەوە كە گەلی كورد لەباكوری كوردستان بە كەمتر لەسەربەخۆیی ڕازی نەبن ،بەتایبەتیش ئەمڕۆ
كە هاوزەمان لەگەڵ شۆڕش و بەرخودانی گەلی كورد لەڕۆژئاوای كوردستان بەگشتی و بە تایبەتیش بەرخودانی سەرسەختی شەرڤانانی كورد لەكۆبانی ،دەوڵەتی تورك ترسی لەوەدایە كە گەلی كورد لەباكوری كوردستان لەجیاتی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی ،بەكەمتر لەئازادی و سەربەخۆیی ڕازی نەبن و لەنەخشەی داهاتووی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا ئیتر دەوڵەتێك بێتە ئــاراوە بەناوی دەوڵەتی كــوردی ،ئەمە جگە لەوەی كە لەباشوری كوردستانیش هەموو گەل چاوەڕوانی ئەو چركە ساتەن كە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی ئەنجامبدەن. بەڵێ هەموو ئەمانە جارێكی تر وای لەسەرانی تورك كردووە كە توشی شۆكی سیاسی ببن و بەهەمان سیاسەتی نالۆژیكیانەی جارانیان، لەپرسی كــورد نزیك ببنەوە چ لەباكوری كوردستان و چ بەشەكانی تر ،بە تایبەتیش دوای جــاڕدانــی خۆبەرێوەبەری دیموكراتی لـــەڕۆژئـــاوای كــوردســتــان و دروســتــكــردنــی كانتۆنەكان و دامەزراندنی یەكینەكانی پاراستنی گــەل"یــەپــەگــە" ،دەوڵــەتــی تــورك كە گوایە خاوەن هێزێكی گەورەیە لەناوچەكەدا و توانای كاریگەری دورستكردنی هەیە لەگۆڕانكاریەكاندا، هەموو قورسایی خۆی خستۆتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان بۆ لەناو بردنی ئەزموونی كورد لەو بەشەی كوردستاندا ،لەم پێناوەشدا هەوڵی ئــەوە دەدات كە الیەنێكی كــوردی باشوور لەبەرژەوەندی خۆی بەكار بهێنێت ،بەتایبەتیش لەسەرەتاكانی دروستكردنی ڕێكخراوی داعش دەوڵەتی تورك بەهەموو جۆرێك هاوكاری ئەم ڕێكخراوەی كرد و ئەو الیەنە كوردیەش بەهەمان شێوەی توركیا دژی ڕۆژئـــاوای كوردستان هەنگاوی دەنا و لەبەرژەوەندی سیاسەتەكانی توركیا ڕووداوەكانی ناوچەكەی دەقۆستەوە، نمونەی داخستنی سنور لەسەر ئاوارەكان و ڕێگریكردن لەناردنی هاوكاری بۆ گەلی كورد لەڕۆژئاوای كوردستان و هەڵكەندنی خەندەق لەنێوان سنوری قەڵەمڕەوی ئەو و ڕۆژئــاوای كوردستان .هەموو ئەمانەش لەبەرامبەر ئەوەدا بوو كە توركیا ڕێگە بدات بەفرۆشتنی نەوت لەڕێگەی بۆریەوە و بەخاكی توركیادا. بەڵێ هەموو ئەم ڕووداوانەی كە لەم دوو ساڵی ڕابــردوودا هاتنە پێشەوە و گەلی كورد توانی لــەڕۆژئــاوای كوردستان ســوودی لێ ببینێت دەوڵەتی تورك و ئەردۆغان توشی هیستریا كردووە و نازانێت چۆن لەپرسەكە نزیك بێتەوە، ئەوەتا دەست تێكەڵكردنی لەگەڵ ڕێكخراوێكی وەكو داعش ال پەسەندترە لــەوەی دراوسێی
Roji_Wilat@yahoo.com
ئەزموونی خۆسەری دیموكراتی بێت لەڕۆژئاوای كوردستان ،ئەمە لەكاتێكدا كە پێڤاژۆی چارەسەری ئاشتی لەنێوان دەوڵەتی تورك و پارتی كرێكارانی كوردستان"پەكەكە" خەریكە پێدەنێتە ساڵی سێهەمەوە ،كە ئەمە بە ڕای زۆربەی شارەزایانی سیاسی ئەوپەڕی سەرلێشێواوی دەوڵەتی تورك و نالۆژیكی سیاسەتەكانی ئەردۆغانە و هیچ واتاێكی بۆ پێڤاژۆی ئاشتی نەهێشتۆتەوە و پێویستە پەكەكە هەنگاوی تر بهاوێژێت و بەدووری نازانن جارێكی تر ڕووبەرووبوونەوەی چەكداری بێتە رۆژەڤەوە .ئەگەر دەوڵەتی تورك بەسیاسەتە نالۆژیكیەكانیدا نەچێتەوە و هەنگاوی ڕاستەقینە نەنێت بۆ چارەسەی ئەم پرسە؛ چونكە بەڕای زۆرێك لەسیاسیەكانی كورد توركیا تەنها مەبەستیەتی كات بە فیڕۆبدات. لەكۆتایدا دەمەوێت بڵێم: دەبێت دەوڵەتی تورك ئەو ڕاستیە باش بزانێت كە هەرگیز كات لەبەرژەوەندی ئەواندا نییە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەلی كورد و پرسە ڕەواكەی چ لەسەرئاستی ناوچەی و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەپێشوەچوونی خێرادایە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ تاكی كورد چ لەناوخۆ و چ لــەدەرەوە لەهەوڵی بەردەوامی ناساندنی پرسەكەیدا لەخەباتی بێ ماندووبووندان ،ئەمە جگە لەوەی ئەو هەنگاوەی گەلی كورد بەڕێبەرایەتی پەكەكە ناویەتی هەرگیز گەڕانەوەی بۆ نییە و جگە لەسەركەوتن هیچی تر ناناسێت و هەمیشە ئامادەی مەرگن لەپیناو دۆزە ڕەواكەیاندا. ئەوەی ماوەتەوە بوترێت ئەوەیە كە لەسەر هەموو تاكێكی كورد پێویستە بەگیانیكی نەتەوەیی و واڵتپارێزی یەكگرتوویی رێزەكانی گەل بپارێزێت و ڕێگە بەدوژمن نەدات درز بخاتە ناو یەكڕیزی گەلی كورد؛ چونكە لەم كاتە هەستیارەدا پێویستە زۆر بەئاگا بین لەوەی چی دەگوزەرێت لەناوچەكەدا و هەمیشە هەوڵبدەین كە سیاسیەكانمان بەڕخنەی دروستكەر بخیەنەوە سەر ڕیگەی دروستی سیاسەتكردن ،لەپێناو ئەوەی ڕووداوەكانی ناوچەكە لەبەرژەوەندی گەلەكەمان بقۆزینەوە و پالنی دوژمنانی كورد هەرەس پێبهێنین. safinmira@yahoo.co.uk
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
29
وتار
دەوڵەتی تورك كە گوایە خاوەن هێزێكی گەورەیە لەناوچەكەدا و توانای كاریگەری دورستكردنی هەیە لەگۆڕانكاریەكاندا ،هەموو قورسایی خۆی خستۆتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان بۆ لەناو بردنی ئەزموونی كورد لەو بەشەی كوردستاندا ،لەم پێناوەشدا هەوڵی ئەوە دەدات كە الیەنێكی كوردی باشوور لەبەرژەوەندی خۆی بەكار بهێنێت، بەتایبەتیش لەسەرەتاكانی دروستكردنی ڕێكخراوی داعش دەوڵەتی تورك بەهەموو جۆرێك هاوكاری ئەم ڕێكخراوەی كرد و ئەو الیەنە كوردیەش بەهەمان شێوەی توركیا دژی ڕۆژئاوای كوردستان هەنگاوی دەنا و لەبەرژەوەندی سیاسەتەكانی توركیا ڕووداوەكانی ناوچەكەی دەقۆستەوە، نمونەی داخستنی سنور لەسەر ئاوارەكان و ڕێگریكردن لەناردنی هاوكاری بۆ گەلی كورد لەڕۆژئاوای كوردستان و هەڵكەندنی خەندەق لەنێوان سنوری قەڵەمڕەوی ئەو و ڕۆژئاوای كوردستان .هەموو ئەمانەش لەبەرامبەر ئەوەدا بوو كە توركیا ڕێگە بدات بەفرۆشتنی نەوت لەڕێگەی بۆریەوە و بەخاكی توركیادا
وتار
30
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
كۆبانێ رووبەرێك ی بچوك و شكۆمەندیەك ی گەورە
ی بەرگریكردنیان سادە و ساكار ی هەیە و ئامێر ی بچوك ی روبەڕێك كۆبانێ ،گەر چ ی بچوك و دیاریكراو ی لەچوارچێوەیەك ی كورد ی شۆڕشگێڕ و خۆماڵین ،بەاڵم مێژوو ی ستالینگراد ی جیهان ،وەك مانەوە ی مێژووە گەورەكان بردەدەرەوە و بووە هاوشان ی یابانیەكان و فەلسەفەی ی جەزائیر و ملنەدان ی گەل ی ڤێتنام و كۆڵنەدان و ئیرادە ی لیبیەكان ی كۆباییەكان و خۆڕاگیر ی هندیەكان و بەردەوام ناتوندوتیژ ن :دیار ی خالید ملمالنێ ی سەرە گەورەكان ی جیهان لەرووبەرێك ی بچوك ی شارێك ی گـــەمـــارۆدراو ی كوردستان كۆبوەتەوە .دوژمنان ی ئەم شارە تەنهایە زۆرن و چاوەڕوان ی كەوتن ی دەكەن .هەرچەندە فشارێكی زۆر لەسەر ئەو شارە بچوكەیە ،بەاڵم قارەمانانی ئەم شارە دەیانەوێت مێژوویەك ی تر ی كوردایەتی بنوسنەوە و شكۆمەندیەك ی گەورە تۆماربكەن. گەمارۆدان ی كۆبانێ ،لەالیەن داعش و توركیا و بەهاوكار ی هەندێك لەواڵتان ی عــەرەبـ ی و گوێپێنەدان ی ئەمریكا و بێدەنگ ی دۆستان ی ئەم پارچە ی كوردستان لەمانگێك نزیك دەبێتەوە و ئەوانیش بێوچان خەبات دەكەن ،بەاڵم ئەم خەباتە ی كوردەكان جیاوازە لەهەموو جواڵنەوە و راپەڕینەكان ی كورد لەو جوگراقیا دیاریكراوەدا تێدەكۆشن. كۆبانێ ،گەر چ ی روبەڕێك ی بچوك ی هەیە و ئامێر ی بەرگریكردنیان سادە و ساكار و خۆماڵین ،بەاڵم مێژوو ی شۆڕشگێڕ ی كورد ی لەچوارچێوەیەك ی بچوك و دیاریكراو بردەدەرەوە و بووە هاوشانی
مــێــژووە گــەورەكــانـ ی جیهان ،وەك مانەوە ی ستالینگراد و ئیرادە ی ڤێتنام و كۆڵنەدان ی گەل ی جەزائیر و ملنەدان ی یابانیەكان و فەلسەفە ی ناتوندوتیژ ی هندیەكان و بەردەوام ی كۆباییەكان و خۆڕاگیر ی لیبیەكان. كەوتن ی كۆبانێش شانازییە؛ چونكە یەكەم بەرخودان ی كــوردە خیانەت ی تێدا نەكرێت و لەژێرەوە بەشێكیان پەیوەندیان بەدوژمنانەوە هەبێت و دژ ی یەكتر بوەستنەوە. كۆبان ێ گەر بیشكەوێت یەكەم هەستانەوە ی دیرۆك ی كوردە ،بەوپێیە ی زۆرینە ی دەوڵەتانی جیهان ی سەرسامكردوە و بەگرنگیەوە بۆ ی دەڕوانن و وەك شكۆمەندیەك تەماشا ی كورد دەكرێت. ئەمە یەكەم شەڕە لەمێژوو ی كورددا كە دۆست و دوژمنان گەواهیدەر ی هەقڕەو ی كورد دەدەن و بەناڕەوا ی نازانن .لەگەڵ ئەوە ی هیچ الیەك ئامادە ی هاوكار ی نیە. یەكەم تێكۆشان ی كوردە سەركردە دیارەكانی وەك شــەڕڤــانــان شــەڕ دەكـــەن و لـــەدوورەوە تەماشاكەرنییە و ئامادە ی چۆكدادان نین .شەڕی ئــەوان تەنها شەڕكردن نیە لەسەر رووبەرێكی مانەوەی بچوك ی دیاریكراو ی زەوی؛ بەڵكو شەڕ ی
نەتەوەیەكە بەرامبەر هێزێك كە كار لەسەر سڕینەوە ی جیاوازیەكان و لەناوبردن شوناسی ئەوانیتر دەكات. یەكەم دەركەوتن ی روون ـ ی مێژوو ی كــوردە كە سەركردەكان ی ئەم شارە و رۆژئاوا كە بەئیرادەیەكی بەهێزەوە ئامادە ی گوێڕایەڵ ی واڵتێك نابن لەپێناو خۆشبەخت ی خۆیان. كۆبان ێ لەزۆرشتدا یەكەمە لەمێژوو ی كــوردا، هەموو كات لەبەرامبەر كەوتن ی شۆڕش و بزوتنەوە و خەبات ی كورددا ناوخۆمان بەهۆكار ی سەرەكی زانیوە و نەیانتوانیوە تاكۆتا پشت لەیەكتر نەكەن، بەاڵم كۆبان ێ ئەو شكۆمەندییە ی بۆ مێژوو ی كورد تۆماركرد و یەكڕیز ی پارساتوە و هەر ئەمەش كلیل ی سەركەوتنەكانن. گەرچ ی هەندێك لەتێكۆشانەكان ی كورد لەجەنگدا سەركەوتوبون ،لەدیبلۆماسیەت و گفتۆگۆدا تێكشكاون ،بەاڵم كۆبان ێ شانبەشان ی خەبات ی چەند رۆژەیان دیبلۆماسیەتێك ی باش ی هەبوە و نەكەوتوەتە ژێر ركێف ی سۆز و عاتیفە ی هیچ الیەك و بەشێوەیەك ی واقیع ی جواڵونەتەوە .بۆیە بێكەس و تەنهان.
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
31چاوپێكەوتن
میراودەلی؛
مۆدیلی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا؛ جوانترین نموونەیە کە لەجیهاندا نموونەی نییە
"داعش گەر دروستکراوی تورکیا نەبێت ،نەیدەتوانی و ناتوانێ ببێ و بجوڵێتەوە"
نــووســەرو سیاسەتمەدارو کەسایەتی ناسراو"کەمال میراودەلی" لەچاوپێکەوتنی بەشی دووەمــی "رۆژی واڵت" لەمەڕ ئەو مۆدیلەی لە رۆژئاوای کوردستان پێشخراوە، جــوانــتــریــن نــمــوونــەیــە کــە لــە جیهاندا نموونەی نییە بە تایبەتی لەو دەورە مەزنەو ئەفسانەییەدا کە ژنی کورد دەیبینێت. هەروەها لەسەر بەشداریکردنی پەکەکە بۆ پاراستنی باشوور"میراودەلی"دەڵێ، تەنیا کاتێ لە ئاستی هەموو کوردستاندا سەرکردایەتییەکی نەتەوەیی کوردستانیی دڵــســۆزو خەباتکاری وەک پەکەکەمان دەبـــێـــت و پــەیــمــانــێــکــی نــەتــەوەیــی هاوبەشمان بۆ هەموو بەشەکان دەبێت و دەبێتە دەستووری کۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەرانسەریی ،تەنیا ئەو کاتە دەتوانین باسی یەکیتی نەتەوەیی راستەقینە و پرسی سەربەخۆیی بکەین.
ئا /بەهرۆز حسین * ئەو هێزانەی لە شەنگال و مەخموور و زۆر شوێنی تری باشووری کوردستان، پشتگیری هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد کە هەموومان دەزانین لەزۆر شوێندا چۆن
بەرخۆدانییەک کرا ،بۆچی دەسەاڵتی کوردی پشتگیری کوردان لەرۆژئاوای کوردستان ناکەن؟ ـ لە بەر ئەوەی کورد نین .ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ پرسیارە سەرەکییەکە :کورد کێیە؟ چۆن هێزێک دەتــوانــێ بڵێ من کـــوردم ،جا چ جا بانگەشەی سەرکرادیەتی و ڕێبەرایەتی بزوتنەوەی کورد بکات کە نەتوانیت وەاڵمی ئەم پرسیارە بداتەوە ،کە فەلسەفەیەکی روونــی کوردایەتی نەبێت سەرچاوەکانی لە جوگرافیا و مێژووی کوردستان و کەلتووری کــوردەواریــی و بیری کوردبوون و ئامانجی یەکێتی و سەربەخۆیی کورد و کوردستان وەک یەک پرس و پرۆسەی دانەبڕاو و لەتنەکراو وەرگرتبێت .رێبەرانی فیکریی جوولەکەکان لەئەوروپا هێرتزل و ئەوانی تر، لەسەر کاغەز نەتەوەیەکی نەبوویان دروستکرد و وەک تاک هەموویان بوونە بەشێک لەو پرۆژە و یەکێتییەکی نەتەوەیی و بزاڤێکی بیریی و دیپلۆماسیی و دوایی زانستیی و ئابووری بەهێزیان بەرپا کرد .ئێستا لەرووی فیکری و میدیایی و داهێنانی زانستیی و تەکنۆلۆجییەوە پێشەنگی دنیان .واتــە جوولەکەکان لەرێگەی ئایدیاوە ئینسانیان دروستکرد ،لە رێگەی ئینسانەوە هێزی نەتەوەیی و نەتەوە .کەمال ئەتاتورک هەمان شتی کرد .یەکەم جار ئایدیای نەتەوەی تورکی و تۆرانیزمی دروستکرد .ئەو زمانەی ئێستا تورک قسەی پێ دەکات و پێی دەنووسێت و فێر دەبێت ،پێش کەمال ئەتاتورک نەبوو .یەکەم وتاری کەمال ئەتاتورک لەپەرلەمانی تورکیدا کە بەتورکییەکی داهێنراوی خۆی قسەی کرد ،کەس تێی نەگەیشت .ویستیان زمانی تورکی پەتی دروست بکەن نەیانتوانی و فەرهەنگۆکەیەکیشیان پێ دروستنەکرا .هیچیان نەبوو .دوایی تیورییەکی ساختە و درۆیان دروستکرد بەناوی (تیۆری رۆژ)، کە گوایە هەموو زمانەکانی دنیا ئەسڵی تورانییان هەیە و زمانی تورکی دایکی هەموو زمانەکانی دنیایە لەبەر ئەوە وەرگرتن لەهەر زمانێک قەبوڵە مادام گەڕانەوەیە بۆ ئەسڵە تورکییەکە .هەروەها تورک کە داگیرکەر بوو لەئەناتۆلیا و فۆلکلۆر و کەلتووریی رەسەنی خۆی نەبوو .ئەتاتورک یەکەم شت ئەنیستووتی زمانی دروستکرد و دەسەاڵت و بوودجەیەکی زۆری دایە .کاری ئەو ئەوە بوو فۆلکلۆری کوردیی زەبەندە بێ ساحەب وەک گۆرانی و بەیت و بەستە و بالۆرە و حیکایەت و
داستان و مەتەڵ و هتد کۆبکاتەوە تەرجەمەیان بکات بۆ ئەو تورکییە نوێیە دروستکراوە و هەموو ناوە کوردییەکان هی کەس و عەشیرەت و گوند و شاخ و داخ و ئاماژەکان بۆ تایبەتمەندیی کوردیی و مێژووی کورد و خانەدان و پاڵەوانانی کورد بگۆڕن و بیانکەن بە ناو و ئاماژەی تورکی. دوایی کوردییەکان بفەوتێنێت و زمانی کوردیی قەدەغە بکات و مناڵی کورد وا لێ بکات هەم بە تورکی قسە بکات و هەم گۆرانی و کەلتووری خۆیان بە تورکی و وەک موڵکی تــورک پێ بفرۆشێتەوە .ئاوا تورک شتێکی دروســت کرد کە ناوی نەتەوەی تورک بێت ،واڵتی داگیرکراوی کوردی ناونا تورکیا؛ چونکە دەسەاڵتی هەبوو بۆشی چووە سەر .پێشتر لەدەوڵەتی عوسمانیدا تەنیا ناسنامەی عوسمانی بۆ هەموو نەتەوەکان هەبوو کە ناسنامەیەکی شکلی پاتریارکی شێوە دینی و جوگرافی بوو ،نەتەوەیی و عونسوری نەبوو .تورکەکان نەتەوایەتی تورکیان بە خاک و خۆڵ و خوێن و کەلتوور و تەنانەت فیکری کوردیی دروستکرد .ئەتاتورک خۆی کەسێکی رۆشنبیر نەبوو ،بەاڵم لەبەشی ئەوروپای دەوڵەتی عوسمانییدا گــەورە بــوو ،ئــاگــاداری بزوتنەوە نەتەوەیییەکانی گەالنی سێرب و بولغار بوو دژی عوسمانییەکان ،ئەو مودێلی نەتەوایەتی ئەوروپی وەرگرت ،بەاڵم پرۆژە سیاسییە فیکرییەکە کورد، مێشکی کوردیی ،بۆی دانا. هێزە سەربازییەکەشی بە پلەی یەکەم کورد بوو. ئەمە بۆیە دەڵێم تا جەخت لەوە بکەمەوە رێبەر و سەرکردەی نەتەوایەتی لەزمان و کەلتوور و توخمە نەتەوایەتییەکان و ناسنامەی نەتەوەیییەوە فەلسەفە و ستراتیجی نەتەوەیی خۆی دادەڕێژێ و یەکێتی کوردبوونی خۆی دەسەلمێنێت .بەم پێیە بیرکردنەوە بۆ نموونە لەسەربەخۆیی باشوور بەبێ و لەسەر حیسابی باکوور یان رۆژئاوا نەتەوایەتی نییە ،سیاسەت نییە ،گ ...یان هەروا دەشکێتەوە. لەبەرئەوەی سەرانی کورد فەلسەفەی نەتەوەییان نییە ،پێناسەیان بۆ کوردبوون نییە ،ستراتیجی یەکێتی نەتەوەییان نییە ،سەرانێکی دروستکراوی مێژوویەکی رەشی بێگانەپەرستیی و جاشێتیی دیــار و نادیار و نۆکەرایەتی و گەندەڵیی و خیڵپەرستیی و خۆپەرستیین ،نەک هەر هەستی نەتەوەییان نییە ،هەستی ئینسانی و مرۆڤبوون و کەرامەتی ئینسانیشیان نەماوە .بۆیە ئەوانە بەپەلەن هەواڵی کەوتنی کۆبانێیان پێ بگات نەک
چاوپێكەوتن 32
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
من خەیاڵم وابوو یەکگرتوو پرۆژەیەک بێت بۆ بەرامبەربوونەوەی نەتەوایەتی فاشیستی عەرەب و تورک و فارس بە بەکارهێنانی زیرەکانەی دین لەخزمەتی بیر و بزاڤی نەتەوایەتی کورد و مافە نەتەوەیی و ئینسانییەکانی لەهەموو بەشەکاندا ،نەک بە پێچەوانەوە سەرکەوتنی رۆڵە نەبەردەکانی. تەنیا کاتێ لەئاستی هــەمــوو کوردستاندا سەرکردایەتییەکی نەتەوەیی کوردستانی دڵسۆز و خەباتکاری وەک پەکەکەمان دەبێت و پەیمانێکی نەتەوەیی هاوبەشمان بۆ هەموو بەشەکان دەبێت و دەبێتە دەستووری کۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەرانسەری ،تەنیا ئەو کاتە دەتوانین باسی یەکیتی نەتەوەیی راستەقینە و پرسی سەربەخۆیی بکەین. * هــەتــا ئێستا پــەرلــەمــانــی هەرێمی کــوردســتــان لــەهــۆکــارەکــانــی کارەساتی شەنگال ناپرسێتەوە ،ئاخۆ ئەوە ئەرکی پەرلەمان نییە؟ ـ ئەم پرسیارە مرۆڤ بێزی لێدەکاتەوە .تکایە نــاوی پەرلەمان بۆ ئەم شتە سەخیفە بەکار مەهێنە .تا ئێستا تەنیا یــەک کۆبوونەوەی ئاسایی یان نائاسایی بۆ باسی شەنگال ،خیانەت، کۆبانێ ،داعشی نەکردووە .فشەسەرۆکەکەی وەک هەرزەکارێکی فەیسبووکی راگەیاندنی سەخیف بــاودەکــاتــەوە .بەراستی گـــۆڕان سیستەمی ...سیاسیی تــەواو کــرد .بەهیچ شێوەیەک چاوەڕێم نەدەکرد بەبێ دەستوور و دامەزراندنی
موئەسسەساتی دەســتــووریــی و زامنکردنی سەروەریی یاسا ،گۆڕان ئاوا خۆفرۆشانە بچێتە ناو حکومەتی خیانەت و واڵتفرۆشتنەوە و ئەوەندە هیچ و پووچ و الواز و بێ قیمەت بێت. * لــەم کاتە هەستیارەدا ئــەو هەموو گــەنــدەڵــیــیــە ئــاشــکــرا کـــرا لەکاتێکدا سەرکردایەتی کورد و دامەزراوە حکومیی و ئیدارییەکەیان باسی مەترسییەکان دەکەن کە چی لەمالشەوە ئەوەندە بەڵگەی گەندەڵییان لەسەریەکدی باڵوکردەوە ،کێ لەپشت ئەم باڵوکراوانەوەیە؟ ـ بەڵگەی گەندەڵیی باڵوکردنەوە تەنیا گەمەی سیاسییە ،بەاڵم گەمەیەکی خەتەرناکیشە واتە گەمەی خیانەت .هەر کاتێ پێشهات و ئەرکێکی نەتەوەیی گەورە لەپێش بێت ،بەزمێکی سەخیفی کــۆن دەژێــنــنــەوە .ئــەم تەکتیکە بێشەڕمانە بەتایبەتی گــۆڕان دەیــکــات .دیــارە هەمووش جاشی یەک ...خیانەت و گەندەڵین و کەس نییە کەس موحاسەبە بکات .پەرلەمان دەبێ مەرجەعی دەستووریی و یاسایی بێت ،بەاڵم وەک وتمان دەستوورمان نییە و یاسا و دادگا نییە و پەرلەمان ...ئیدی هەزاران بەڵگەی گەندەڵیی ...باڵوببێتەوە کێ گوێی پێدەدات و ئەنجامی
چی دەبێت؟. * هــێــزەکــانــی رۆژهـــەاڵتـــی کــوردســتــان بــەشــداریــان پێنەکرا لــەشــەڕی بەرگری لەباشووری کوردستان؟ هۆکارەکانی چین؟ ـ هەندێ شت هەیە دەبێ حیسابی بۆ بکرێت، بەشدارییەکە هەر دەبوو بە شتێکی رەمزیی و خۆنیشاندانی حیزبیی بێ نــاوەرۆک .بێگومان گەر بیانەوێت دەتوانن بەشداری بکەن بە بێ ئەوەی کەسیش بزانێت گەر بەدوای دروستکردنی شەهید و ناودا بۆ خۆدەرخستن نەگەڕێن .دەتوانن لەکۆبانێ بەشدار بن .دوژمنی گــەورەی کورد ئەمڕۆ تورکیا و داعشی دروستکراوی تورکیا و سوننە ئەنفالچییەکانن .بەچاک یان خراپ ،ئێران دوژمنە -دۆست بووە .سەرانی هەموو حیزبەکان لەوێ پێگەیون .بنەماڵەی بارزانی وەک مێژوو بنەماڵەیەکی ئێرانییە .ئێرانییەکان نێچیروان وەک بەچەی خۆیان ناو دەبەن .بارزانی کە وای دادەنا تورکیا دۆستێتی و دوژمنایەتی مالکی و شیعە و ئێران دەکا و لەپاداشی ئەوە تورکیا دەیکا بەدەوڵەت و یەکێتی بە بــەرەی ئێراندا دەنــا ،دوایــی هەموو شتەکان بە هاتنی داعش بۆ گرتنی هەولێر پێچەوانە بوونەوە .تورکیا
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
33
چاوپێكەوتن
دیارە بنەماڵەی بارزانی کە ناشییانە تەمای دەستبەسەرداگرتنی بنەماڵەییانەی بزاڤی کوردییان هەیە حەز ناکەن پەکەکە دەوری نەتەوەیی و جیهانیی شایستەی خۆی ببینێت. ئەمەش بۆچوونێکی ئینسانی و نەتەوەیی و عەقاڵنی و لۆجیکی و واقیعیی و دیموکراتی نییە بارزانی فرۆشت و ریسوای کرد .تورکیا رۆژئاوای گەمارۆ داوە ،تا ئێستا یەک هەنگاوی جددی بۆ باکووری نەناوە .بارزانی خۆی زۆر سوپاسی ئێرانی کرد کە یارمەتی داون دژی داعش .ئێران دەڵێت ئەوان هەولێریان پاراست رەنگە راست بکەن بەوەدا کە ئەمریکا و تورکیا هیچیان بۆ شەنگال و موسڵ نەکرد و رەنگە هیچیش بۆ کۆبانێ نەکەن .مەبەستم ئەوەیە هیچ واڵتێک نییە لەدنیادا سەربەخۆ بێت و پاڵپشتی ستراتیجی نەبێت .بۆ کورد بەبەراورد بە تورکیا و ئیسرائیل گرنگە پاڵپشتی ستراتیجی ئێران بپارێزین ،بەاڵم بەبێدەنگبوون دەربارەی تاوانەکانی ئێران نا ،بۆ نموونە سەرانی کورد دەیانتوانی دەیان جار باسی مافە دەستوورییەکانی کورد لەئێران بکەن ،داوای ئازادکردنی زمانی کوردیی و خوێندن بە کوردیی بکەن و دژ بە لەسێدارەدانی رۆڵەکانی کورد قسە بکەن ،بەاڵم بەداخەوە ئامادەن تەنیا وەک ...سیاسەت بکەن .واتە هەموو خزمەتێک بە داگیرکەرێک بکەن بە بێ ئەوەی هیچ لەبری داوا بکەن تەنیا مانەوەی خۆیان و دەسەاڵتی گەندەڵی خۆیان نەبێت .خۆ گەر کوردی رۆژهەاڵت سبەینێ بۆ خۆی راپەڕێت و ئازادییەک بەدەست بێنێت، ئەوا وەک لەسوریا دەیکەن ئامادەن بەخیانەت دەستی تێبخەن و خۆیان بۆ مەبەستی خیانەت
هەڵوەشاندنەوەی شۆڕشەکە بکەنە خاوەنی. * هێزە ئیسالمیەکان لەو ژینۆسایدەی بەسەر کوردانی ئێزدیدا هات خاوەن هیچ کاردانەوەیەک نەبوون ،بۆچی؟ ـ جێی سەرسامییەکی گەورەیە بۆمن ،لەکاتی هەڵبژاردنی""٢٠٠٩دا براو خوشکانی یەکگرتوو پاڵپشتییەکی گەورەیان کردم ،بە کەسانی بە رەوشت و سەنگین و دیموکراتم دەزانین .تەنانەت خوشکانی یەکگرتووش هیچ بابەتێکی دینیان لەگەل باس نەکردم ،باس تەنیا باسی پێشخستنی دیموکراسی و مەدەنییەت بوو لەکوردستان. من خەیاڵم وابوو یەکگرتوو پرۆژەیەک بێت بۆ بەرامبەربوونەوەی نەتەوایەتی فاشیستی عەرەب و تورک و فارس بە بەکارهێنانی زیرەکانەی دین لەخزمەتی بیر و بزاڤی نەتەوایەتی کورد و مافە نەتەوەیی و ئینسانییەکانی لەهەموو بەشەکاندا، نەک بە پێچەوانەوە .هەزاران دەزگا و زانکۆ و رێکخراو لەجیهاندا خزمەتی ئیسالم و سەلەفییەت و زمانی عەرەبی دەکەن و ئیسالم پێویستی بە کورد نییە ئەم کارە بکات تا ماڵ پێی بوێت لەمزگەوت حەرامە ،کوردیش پێوسیتی بەوە نییە بانگەوازخوازی هەبێت و بکرێ بە موسڵمان ئەمە ...دینیە .ئێستا کە ئەم بێ هەڵوێستییە بەرامبەر
شەنگال و کۆبانێ دەبینم بە المــەوە سەیرە. هەروا مامۆستا عەلی باپیر هەمیشە مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر بــووە و چــاوەڕێــی لی ناکرێ خیانەت بەکورد و کوردستان بە ناوی دینەوە بکات ،بەاڵم بێدەنگییەکەیان لەمەڕ شەنگال و کۆبانێ و تاوانەکانی داعش جێگەی گومان و شایانی ئیدانەکردن و ریسواکردنی بەهێزە .من لەالی خۆمەوە قسوورم پێ نەکردوون .بەهیوای ئەوەی هەمیشە خاک و نەتەوەی خۆمان لەپێش بن و دینیش بۆ کۆنەپەرستیی کۆمەاڵیەتی و سنووردارکردنی ئازادییە تاکی و کۆمەڵییەکان بەکار نەیەت .بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی تاوانەکانی داعشدا ،کورد پێویستە وەک نەتەوە و خاک دیفاع لەخۆی بکات ئەوەی ئەمە نەکات خائینە. * لەمەوبەدوا پێویستە گەلی کوردی ئێزدی خۆیان چۆن بەڕێوەببەن ،بۆ ئەوەی خاوەن هێزی بەڕێوەبەری خۆیان بن و بتوانن سەربەخۆیانە کەلتوور و رەسەنایەتی خۆیان بپارێزن؟ ـ جیاکردنەوەی هیچ بەشێکی کورد باش نییە. دیارە رۆڵەکانی ئێزیدیمان هەقیانە جارێکی تر باوەڕیان بە پارتی نەبێت ،تا ریسوا و موحاسەبە نەکرێن ،بەاڵم گرنگ گەڕانەوەیانە بۆ شەنگال و
چاوپێكەوتن 34
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
سەرانی کورد فەلسەفەی نەتەوەییان نییە ،پێناسەیان بۆ کوردبوون نییە ،ستراتیجی یەکێتی نەتەوەییان نییە، سەرانێکی دروستکراوی مێژوویەکی رەشی بێگانەپەرستیی و جاشێتیی دیار و نادیار و نۆکەرایەتی و گەندەڵیی و خیڵپەرستیی و خۆپەرستیین ،نەک هەر هەستی نەتەوەییان نییە، هەستی ئینسانی و مرۆڤبوون و کەرامەتی ئینسانیشیان نەماوە .بۆیە ئەوانە بەپەلەن هەواڵی کەوتنی کۆبانێیان پێ بگات نەک سەرکەوتنی رۆڵە نەبەردەکانی
هەموو ناوچەی خۆیان و قەرەبووکردنەوەیان و پاراستنی ئایین و کەلتووری خۆیان و رێگەگرتن لەپەرت و باڵوبوونەوە و ئاوارەبوونیان ،ئەمەش پێویستە وەک ئامانجێکی نەتەوەیی بە هاوکاری هەموو الیەک بە پارتیشەوە بکرێت بەمەرجێک دەست لەخیانەت و نۆکەرایەتی بۆ تورک هەڵبگرن. * ل ــەئ ــێ ــس ــت ــادا کــــە ئــێــمــە خـــــاوەن دامــەزراوەیــەکــی ســەربــازی نیشتمانی نین مەترسی ئەو چەک و چۆاڵنەی کە بەناو هاوکاری دێنە هەرێمی کوردستان و دەنگۆ لەسەر شــێــوازی دابەشکردنی بەسەر هێزەکانیشدا لەئارادایە ،لەئایندەدا مەترسی بۆ ریزەکانی ناوخۆی کــوردان دروست ناکات؟ ـ چەک بۆ جەنگ و بەرگرییە ،هێزی چەکداریش بۆ پاراستنی واڵت و دەوڵەتە .وەک پێشتر وتم ئامانجی ئەو شەڕە دیار نییە کە کورد لەداقوق و جەلەوال و موسڵ دەیکات .کام دەوڵــەت و واڵت دەپارێزین ،هی کێ کە هێشتا شەنگال ئازاد نەکراوە؟ گەر پێشتر پەیمان و ڕێکەوتن نەبێت ئامانج و ئەنجامی نابێت .چەکەکە زیاتر بۆ ناوچەی پارتی دەچێت ئەمەش باش نییە ،وەزیری پێشمەرگە دەڵێت بۆ هەموو الیەک دابەشدەکرێت، بەاڵم دیارە ئەوە هەر قسەی بۆش دەمێنێتەوە؛ چونکە پێشمەرگە خۆی سیستەمێکی سەربازیی پرۆفیشنال و دەزگــای مەرکەزیی یەکگرتووی بڕیاردان و تەنسیق و ئۆپەراسیۆنی نییە .لەبەر
ئەوە کەس نازانێت کێ سیاسەتی دابەشکردنی چەکەکان و ئامانجەکان و پرۆسەکان دیاری دەکات و بۆ چ ئامانجێک .بۆیە گومانێکی دیار الی یەکێتیەوە لەمبارە دروستبووە. * بۆچی لەم کاتەدا تورکیا لەبەرامبەر بە پاراستنی باشووری کوردستان بێدەنگی هــەڵــبــژارد و هیچ کــاردانــەوەیــەکــی دژ بــەداعــش لەبەرامبەر بەپەالمارەکانی سەرباشووری کوردستان نیشان نــەدا؟ لەکاتێکدا چەندین بنکەی سەربازیشی لەبامەڕنی و کانی ماسی و ...لەبادیناندا هەیە؟ ـ ئاشکرایە داعش گەر دروستکراوی تورکیا نەبێت بە بێ یاریدە و ئاسانکاریی و پشتگیریی تورکیا نەیدەتوانی و ناتوانێ ببێ و بجوڵێتەوە .تورکیا و ئەوانەی لەپشتییەوەن ویستیان نوسرە و هێزە جیهادییەکانی تر بۆ داگیرکردنی سوریا و رووخاندنی ئەسەد و دەسەاڵتگرتن بەسەر هەموو سوریادا بەکاربێنن ،کە ئەمە سەری نەگرت و کوردی رۆژئــاواش زیرەکانە و ئازایانە توانیان ســوود لەم دەرفەتە بۆ دروستکردنی واڵتێک بۆخۆیان بەکاربێنن ،تورکیا ناوی گروپەکان و ئامانجەکەیان گۆڕی بەرەو داگیرکردنی کوردستان و ناوچە نەوتییەکان و ژیاندنەوەی مەسەلەی ویالیەتی موسڵ و بەشێوەیەکی ئیستراتیجی فراوانتر پرۆژەی سەڵتەنەتی عوسمانی نوێ .بۆیە تورکیا پشتگیری داعش دەکات دژی کورد نەک
Roji_Wilat@yahoo.com
بەپێچەوانەوە .داعش دێت جیهاد دژی کوردی هەرە موسڵمان دەکات ،تورکیا ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانی ئیسرائیلە و ...گەورەیە داعش هیچ بەرامبەری ناکات .پرسی بارمتەکان لەسیناریۆ زیاتر نەبوو .حاجی قــادر لەسەدەی نــۆزدەدا کــوردی ئینزار کــردووە هەرگیز بــاوەڕ بەتورک نەکەن و پشتیان پێ نەبەستن .ئەوکاتە داوا دەکا کورد خۆی لەشکر و چەکی سەربەخۆی خۆی دروست بکات و ڕەخنە لەسەرۆک عەشیرەتەکان دەگرێ کە لەبەر ئەوەی دنیا نەگەڕاون و نازانن لەدنیا چ باسە وا دەزانن تەنیا پادشای عەجەم و تورک هەن و دەبێ هەر نۆکەرایەتی یەکێکیان بکەن .هەمان عەقڵی ئێستای سەرانی پارتی و یەکێتی دوای زیاتر لەسەدوچل ساڵ نووسینی هۆنراوەکەی حاجی قادر: "رۆمی وەکو بەنی موون کەس پشتیان پێ نەبەستێ کەوتوونە داوی خۆیان ،سەرگەشتە ماون و حەیران جۆشێک بدەن وەکو هەنگ ،تەگبیر بکەن بە بێ دەنگ ئەسبابی جەنگ پەیدا کەن تۆپ و تفەنگ و هاوان یەکتان نەچوونە گەردش وا تێ دەگەن لە دنیا هەر پادشاهی رۆمە و شاهی عەجەم لە تاران بولغار و سیرب و یۆنان ،هەم ئەرمەن و قەرەتاغ هەر پێنجیان بە تەعداد نابن بە قەددی بابان هەر ئێکە موستەقیللن ،کوللێکی دەوڵەتێکن
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
35چاوپێكەوتن
بەڵگەی گەندەڵیی باڵوکردنەوە تەنیا گەمەی سیاسییە ،بەاڵم گەمەیەکی خەتەرناکیشە واتە گەمەی خیانەت .هەر کاتێ پێشهات و ئەرکێکی نەتەوەیی گەورە لەپێش بێت ،بەزمێکی سەخیفی کۆن دەژێننەوە ساحیبی جەیش و ڕایەت ،ئەرکانی حەرب و مەیدان" بەاڵم بەداخەوە چەند بۆش و خۆفرۆشی کورد خانی و حاجی یان خوێندۆتەوە؟ لەیادی کۆمەڵکوژی شێخ سەعید و د .فوئاد و هاوڕێکانیان سەرانی خۆفرۆشی کورد دەبوو لەمێژوو فێربن و خۆیان نەخەنە باوەشی ئەردۆغانی فاشیستەوە. * ئــایــا ک ــورد تەنیا بەپشتگیری هێزە نێودەوڵەتییەکان دەتوانێت گەرەنتی ژیانی خۆی لەهەموو روویەکەوە مسۆگەر بکات؟ ـ دیسان پرسەکە ئەوەیە ،کــورد کێیە؟ کام کورد؟ گەر کورد وەک پێشتر وتم پەیماننامە و دەستوورێکی نەتەوەیی هەبێت و ستراتیج و سیاسەتی لەستراکتوری کۆنگرەیەکی نەتەوەییدا یەکخات و رێگە نەدا هێزە ئیقلیمییەکان یان جیهانییەکان بەشێکی دژی بەشێکی تر بەکاربێنن، ئەوا کورد ئیختیاری فراوانتر و راستتری دەبێت .بۆ نموونە دەتوانێت هاوپەیمانییەکی ستراتیجی لەگەڵ ئێراندا دابمەزرێنێت کە بەپەیمانی نووسراو بێت، هەمان شت لەگەڵ تورکیادا .دیارە کورد دەرفەتی
پشتگیریی جیهانیی و نێونەتەوەیی بەشێوەی یاسایی و دەستووریی بەدروستکردنەوەی ئێراق و فەرامۆشکردنی دەسەاڵتگرتن بە سەر کەرکوک و شەنگال و خانەقیندا دوای رووخانی ئێراق و سووربوون لەسەر رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و یان تەنانەت راگەیاندنی سەربەخۆیی هەموو باشوور لەو کاتەدا کە ئێراق نەمابوو ،لەدەست خۆیدا .کە ئەمەی نەکرد دەرفەتی دامەزراندنی دەوڵەتێکی دەستووریی بەیاسای نەتەوە یەکگرتووەکان لــەدەســت دەرچـــوو ،خــۆی تــووشــی پرۆسەی دەستووریی ئێراق کرد .هێشتا گەر کورد یەک بێت تورکیا ناچار دەبێت کێشەی کورد بە جددی لەتورکیا چارەسەر بکات و دەســت لەرۆژئاوا نــەدات ،ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە دەبێت. هەروەها دەتوانێت گوشار بخاتە سەر ئێرانیش چارەسەرییەکی دەستووریی کێشەی کورد لەئێران بکات ،بــەاڵم راستە تەنیا ئەو کاتەی واڵت و سنووری خۆت دەبێت و نەتەوەیەکگرتووەکان دەتناسێت و دەوڵەتیکی هاوپەیمانی بەهێز ئیلتیزام بەپاراستنتەوە دەکات ،تەنیا ئەو کاتە لەزامنی ئاشتیی و ئاسایشی نەتەوەیی دڵنیا دەبیت ،بەاڵم لەم دنیا هــەژاوەدا کە لەپشتەوە
زلهێزەکان و میکانیزمی بەربەرەکانی شەرق و غەرب و نەوت دەیجووڵێنێت هەموو زامنێک رێژەییە و پێویستیت بەدەزگای لێکۆڵێنەوەی ستراتیجی و زانستیی کاریگەر هەیە تا بتوانی پێشبینی رووداوەکان بکەیت و خۆتیان بۆ ئامادە بکەیت. * کێ بەدەرکردنی پەکەکە لەلیستی تیرۆر ناحەرەتە ،بەتایبەتی لەالیەنە کوردیەکان و لەراگەیاندنەکانیاندا دەیکەنە رۆژەڤ و ئامانج لــەبــەرۆژەڤ کردنی ئــەوە کە پەکەکە لەلیستی تیرۆردایە چییە؟ ـ ئەمە گەورەترین نیشانەی نیفاق و ناهەقیی ئــەوروپــا و غەربە کە پەکەکە بەتێرۆریست دادەنێن کە دەزانن وا نییە ،بەاڵم مادام تورکیا ئەندامێکی گەورە و ستراتجیی و جیۆپۆلیتیکی گرنگی ناتۆیە ،تا تورکیا ســوور بێت لەسەر ئەمە ئەمریکا و ئەوروپا لەگەڵی دەڕۆن .گەر دانوستانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە سەربگرێت ئەمە دەگۆڕێت .دیارە بنەماڵەی بارزانی کە ناشییانە تەمای دەستبەسەرداگرتنی بنەماڵەییانەی بزاڤی کوردییان هەیە حــەز ناکەن پەکەکە دەوری
چاوپێكەوتن 36
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
بارزانی کە وای دادەنا تورکیا دۆستێتی و دوژمنایەتی مالکی و شیعە و ئێران دەکا و لەپاداشی ئەوە تورکیا دەیکا بەدەوڵەت و یەکێتی بە بەرەی ئێراندا دەنا ،دوایی هەموو شتەکان بە هاتنی داعش بۆ گرتنی هەولێر پێچەوانە بوونەوە نەتەوەیی و جیهانیی شایستەی خۆی ببینێت. ئەمەش بۆچوونێکی ئینسانی و نەتەوەیی و عەقاڵنی و لۆجیکی و واقیعیی و دیموکراتی نییە و هەمیشە عاقیبەتی خراپی دەبێت وەک ئەوەی لە""٣١ی ئاب و شەنگال بینیمان. * بۆچی ئەوەندە هێرشی پەیەدە دەکرێت لەرۆژئاوای کوردستان و ئامانج چییە و ئەو کەسانەی کە بەتایبەتی لەناو هێزە کوردیەکاندا نایانەوێت پەیەدە و هێڵی فکری ئەو حزبە بەجێ ببێ کێن؟ ـ پەیەدە دیاردەیەکی موعجیزەییە لەبزاڤی کوردا، بۆ یەکەم جار لەمێژوودا گەلی کورد و هێزێکی رێبەری ،تەنیا و تەنیا بەپشتیوانیی خۆیان دەتوانن خاکی خۆیان ئازاد بکەن و بیپارێزن. لەماوەی کەمتر لە سێ ساڵدا سیستەمێکی خۆبەڕێوەبردنی مۆدێرن دابمەزرێنن ،لەشکرێکی جەنگاوەری مودێرن مەشق پێبکەن و دیفاعێکی ئەفسانەیی لەخاکی خۆیان بکەن ،کچ و ژنی کورد دەورێکی پڕ شەرەف و شانازیی ببنێت کە لەدنیادا دەنگ بداتەوە و شاشەی تەلەفزیۆن و الپەڕەی رۆژنامەکانی دنیا پڕ بکات .واتە سەربەخۆیی بڕیار و دامەزراندنی ژێرخانی دەوڵەتی سەربەخۆ؛ تۆ هەموو ئەمانە لەگەڵ" "23ساڵی سیستەمی شــەڕی خۆکوژیی ،گەندەڵیی ... ،سیاسیی، ژنکوشتن و کۆنەپەرستیی کۆمەاڵیەتی... ، دینیی ،هتد بەربەرییەکانی باشوور بەراورد بکە یا لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بەراوردی کە هەر زوو بوو بەبەشێکی بەهێزی سسیتەمی ...سیاسیی،
ئەمە وای کردووە هێزە تەقلیدیی و جاشییەکانی باشوور بە گۆڕانیشەوە چاویان بەم نموونە و مودێلە نوییە هەڵنەیەت و لە ریسوابوونی مودێلە ئێکسپایەر و خیانەتکارەکەی خۆیان بترسن و دیارە خیانەت و نۆکەرایەتی بۆ ئێران و تورکیاش هۆکارێکی گرنگی ترە. * ئەگەر کــورد لــەم کــاتــەدا هێزەکانی پاراستنی خۆی رێکنەخات و هەڵوێستە سیاسیەکان و ستراتیژی سیاسی و نــەتــەوەیــی و دیموکراتی خــۆی دیــاری نــەکــات ،چ مــەتــرســیــەک رووبـــــەرووی دەبێتەوە لەئایندەدا؟ ـ ئـــەوە روو دەدا کــە روویــــدا .شەنگال، تاقکردنەوەی کۆبانێ و کوردی رۆژئاوا بە تەنیا بەرگریی بکەن ،تورکیا یــاری بە بنەماڵە و حکومەتی هەرێم بکات ،ئێران یاری بەیەکێتی و بنەماڵەکەی بکات ،چارەنووسی باشوور و پێوەندی بە ئێراقەوە نادیار بێت ،تورکیا خۆی لەچارەسەری جددیی پرسی باکوور بدزێتەوە، ئێران لەسێدارەدان و فەرامۆشکردنی مافی کورد بەردەوام بێت ،مەسەلەی کورد لەجیهاندا پاشەکشە بکات و نەبێتە کێشەیەکی جهانی کە نەتەوە یەکگرتووەکان چارەسەری بکات و... هتد. * لــە کــۆتــایــدا ئ ــەو مــۆدێــلــەی ئێستا لەرۆژئاوای کوردستان پێشخراوە چۆنی
دەبینی و داهاتووی چۆن دەبێت؟ ـ جوانترین نموونەیە کە لە جیهاندا نموونەی نییە ،بەتایبەتی لەو دەورە مەزنە و ئەفسانەییەدا کە ژنــی کــورد دەیبینێت .پــاشــەڕۆژی ئەوە بەستراوەتەوە بەوەی کە دەهێڵن بژیت یان وەک کۆماری مەهابادی لێدەکەن .کــوردی باشوور دەوری خۆیان نەبینی ... .پەرلەمان تەنانەت دانی بەکانتۆنەکانیشدا نەنا لەکاتێکدا لەسەرەتاوە ئامادەبوون دان بە داعش لەموسلدا بنێن واتە بارزانی بە فیعلی دانی بە سنوورەکەیدا نا .هیچیان بۆ کۆبانی چ وەک یاریدەی چەک و سەربازیی چ وەک یاریدەی مەعنەویی و دیپلۆماسی جیهانی و چ وەک پشتگیریی جەماوەریی بەخۆپیشاندانی میلیۆنی نەکرد .ئەوە مۆرێکی خیانەت و ...بە ناوچەوانیانەوە. ئەوەی کە ئێستا دەکرێت هێزی ئاسمانیی و هێزی زەمینیی تایبەتی نهێنی ئەمریکی و بەریتانی لەناوچەی موسڵ و هی ئێرانی و ئێراقیی لە ناوچەکانی تر دەیکەن و کورد وەک پاشکۆیەک شەڕ دەکات و قوربانی دەدات بەبێ ئەوەی بزانی بۆ؟ چی لەم شەڕە نەخوازراوانە دەستدەکەوێت جگە لەقوربانی و ئاوارەیی و تێشکان و جاشێتیی بۆ ئەمریکا و تورکیا و ئێران و ئێراق؟ بەبێ رێکەوتن و پەیماننامەیەکی یاسایی نێونەتەوەیی ئاشکرا لەگەڵ ئەمریکا و تورکیا و ئێراق کە پەرلەمان ئیمزای بکات و روون بێت کورد چی دەسدەکەوێت ئەمە تەنیا شەڕی جاشێتیی و شەهید و قوربانیدانی بێهوودە دەبێت.
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
ئارێز عەبدوڵاڵ؛
37
چاوپێكەوتن
هەڵوێستی حەیدەر عەبادی لەسەر"پەكەكە" راست و دروستبوو
ئەردۆغان دەیهەوێت بارودۆخەكە بشێوێنێت و پڕۆسەی ئاشتی كورد و دەوڵەتی توركیا لەناوبەرێت
پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق لەسەر لیستی یەكێتی نیشتمانی كـــوردســـتـــان و هـــاوكـــات ئــەنــدامــی سەركردایەتی ئەو حزبە لەچاوپێكەوتنێكدا رایدەگەیەنێ كە هەڵوێستی ســەرۆك وەزیرانی ئێراق لەبەرامبەر "پەكەكە"، هەڵوێستێكی راســـت و دروســتــبــوو. ئارێز عەبدوڵاڵ وتیشی":خەباتی پارتی كرێكارانی كوردستان"پەكەكە" لەئێستادا زۆر سەركەوتووە و واڵتانی جیهانیش خوێندنەوەی باشیان بۆی هەیە".
سەرچاوە :ئاژانسی رۆژنیوز * هەڵوێستەكەی سەرۆك وەزیرانی ئێراق لە بارەی (پەكەكە) چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ ـ بێگومان ئەو هەڵوێستەی سەرۆكوەزیرانی ئێراق حەیدەر عەبادی لەبەرامبەر (پەكەكە) نواندی هەڵوێستێكی راست و دروستبوو .هیوادارین عەبادی لەسەر ئەو جۆرە هەڵوێستانەی بەردەوام بێت و كاریش لەسەر هەڵوێستەكانی بكات؛ چونكە لەماوەی رابردوودا هێزەكانی پەكەكە و پەیەدە ،رووبەڕووی تیرۆر و چەتەكانی داعش بوونەتەوە و قارەمانییەتییەكی گەورەیان نیشانی گەالنی جیهاندا. لەالیەكی دیكەشەوە دەوڵەتی توركیا بەرامبەر بە ئێراق هەڵوێستێكی نالەباری هەیە ئەمەش لەكاتێكدایە كــەوا دوڵەتی توركیا ماوەیەكە
ناڕاستەوخۆ پشتیوانی چەتەكانی داعش دەكات، هەروەها دەوڵەتی توركیا لەهەڵوێستەكانی ئەم دواییەشی دەریخست كەوا پشتیوانێكی داعشە. چەتەكانی داعــش مەترسییەكی گــەورەن بۆ ئێراق و سەرجەم ناوچەكە ،بۆیە ئەوەی كە سەرۆكوەزیرانی ئێراق حەیدەر عەبادی ئەو هەڵوێستەی نواندوویەتی بەرامبەر (پەكەكە) زۆر ڕاستە لەبەر ئەوەی جیاوازی دەوڵەتی توركیا و پەكەكە دەردەخات ،ئەوەیە كەوا پەكەكە دژی تیرۆر و چەتەكانی (داعــش) شەڕ دەكــات و بەرەنگاریان دەبێتەوە ،بەاڵم بینیمان دەوڵەتی توركیا بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پشتیوانی چەتەكانی داعــش و تیرۆریستان دەكات. * قۆناغی پڕۆسەی ئاشتی لەتوركیا چۆن دەبینیت؟ ـ دوای ئەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان بە هۆی هەنگاونەنانی دەوڵەتی توركیا لەپڕۆسەی ئاشتی ئاگربەستی هەڵوەشاندەوە لەئێستاشدا پەكەكە بەردەوام لەچاوەڕوانی ئەوەدایە كەوا دەوڵەتی توركیا هەڵوێستەكانی بەرامبەر بە دۆزی كورد و پڕۆسەی ئاشتی لەباكوری كوردستان بگۆڕێت، بەاڵم كاتێك دەبینین بەپێچەوانەوە دەوڵەتی توركیا لەچەند ڕووێكەوە هێرشی كردووەتەوە ســەر پەكەكە و دبینین كــەوا لەبەرچاوی دەوڵەتی توركیا كۆبانێ وێران ئەكرێت ،بەاڵم توركیا بێدەنگە و سەرباری ئەوەش ئەندامانی چەتەكانی داعش لەواڵتانی دیكەوە دێنە خاكی توركیا و لەوێوە بە ئازادی دەڕۆنە سوریا بۆ ناو چەتەكانی داعش لەالیەكی دیكەشەوە دەوڵەتی توركیا رێگری دەكــات لەپشتیوانی كــوردان و ناردنی كۆمەك و هاوكاری مرۆیی كورد و هەرێمی كوردستان بۆ كۆبانێ هاوكات دەوڵەتی توركیا هەڵدەستێت بە بۆردومانكردنی پەكەكە، بۆیە ئامانجی دەوڵەتی توركیا ئاڵۆزكردنی ئەو پڕۆسە سیاسییەی ناوچەكە و شێواندنی بارودۆخەكەیە و دەیهەوێت شەڕی ناوچەكە بقۆزێتەوە بەناوی پەكەكە و توركیا. * بۆچی دوڵەتی توركیا نەچووە ڕیزی هــاوپــەیــمــانــان بــۆ بــەرەنــگــاربــونــەوەی چەتەكانی داعش؟ ـ هۆكاری ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دەوڵەتی توركیا نەچووە ناو ریزی واڵتانی هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ئەوەیە كە دەوڵەتی توركیا خۆی پشتیوانی چەتەكانی داعش بووە، جگە لەوەش دەوڵەتی توركیا بەردەوام لەهەوڵی ئەوەشدا بووە كەوا هاوپەیمانان ناچاربكات بۆ
هاوكاریكردنی دەوڵەتی توركیا تا بتوانن دژایەتی پەكەكە بكەن .بۆیە توركیا لەئێستادا فشارێكی نێودەوڵەتی گەورەی لەسەرە ،هاوكات واڵتانی ئەمەریكا و رۆژئاوای لەهەڵوێستەكانی دەوڵەتی توركیا زۆر نیگەرانن و هاوكاتیش بینیشمان لەناوخۆی توركیاش نیگەرانی خەڵك لەبەرامبەر هەڵوێستەكانی دەوڵەتی توركیا چۆن بوو و دواتر ناڕەزایەتییەكان گەیشتە رادەیــەك كەوا چۆن لەماوەكانی رابردوودا خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی لەدژی چەتەكانی داعش نیشان دەدرا بەهەمان شێوە خەڵكی توركیا ناڕەزایەتییان لەبەرامبەر دەوڵەتی توركیا نیشاندا و لەخۆپێشاندانەكانیشدا بە دەیان هاواڵتی كوژرا و برینداریشی بەدوای خۆیدا هێنا. * دوای ئــەوەی پەكەكە پێش ئێستا دەســتــپــێــشــخــەری كـــرد و بــە فــەرمــی ئاگربەستی ڕاگەیاند ،بــەاڵم دەوڵەتی توركیا هیچ هەنگاوێكی نەنا پێتانوایە دەوڵەتی توركیا بۆ هەنگاوی جدی بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی ئاشتی نانێت؟ ـ دوای ئەوەی پەكەكە شەڕی چەكداری لەگەڵ دەوڵەتی توركیا ڕاگرت و داوایكرد بە شێوەی دیالۆگ پڕۆسەی ئاشتی بەڕێوە بچێت ،بەاڵم بەداخەوە دوڵەتی توركیا پڕۆسەكەی بەعاقارێكی دیكەدا برد .سیاسەت و خەباتی پارتی كرێكارانی كوردستان"پەكەكە" لەئێستادا زۆر سەركەوتووە و واڵتانی جیهانیش خوێندنەوەی باشیان بۆی هەیە بەرامبەر پەكەكە ،بــەاڵم لەبەرامبەردا دوڵەتی توركیا حەز بە ڕاگرتنی كۆتایهێنانی شەڕ ناكات و بە نیازی ئەوەیە لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی ئێستای ناوچەكەدا دەرگایەكی دیكە وەكو ڕێگە خۆشكەر بدۆزێتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی شەڕ لەگەڵ پەكەكە بەو بیانوەی دیهەوێت خۆی لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆر و چەتەكانی داعش بدزێتەوە و هەوڵی ئەوەش ئەدا مەرج بخاتە سەر هاوپەیمانان بۆ ئەوەی ئەگەر هاوپایمانان دژایەتی پەكەكە نەكەن ئەوا دوڵەتی توركیاش دژایەتی چەتەكانی داعش ناكات. ئۆمێد دەكەم پڕۆسەی ئاشتی بەردەوام بێت و ســـەركـــردایـــەتـــی پـــارتـــی كــرێــكــارانــی كوردستان"پەكەكە" نەكەوێتە ژێــر ڕكێفی سیاسەتە ناتەندروستەكانی دەوڵەتی توركیا؛ چونكە ڕەجــەب تەیب ئــەردۆغــان دەیهەوێت بارودۆخەكە بشێوێنێت و پڕۆسەی ئاشتی كورد و دەوڵەتی توركیا لەناوبەرێت ،بۆیە دەبێت سەركردایەتی پەكەكە خۆی بڕیاری پڕۆسەی ئاشتی یان بڕیاری چەكداری بدات نەوەك بە كاردانەوەكان.
وتار
38
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
پارتی تۆڵەی شەنگال لەكۆبان ێ دەكاتەوە
ن :سۆران مێوژەیی هاتنی داعش بۆئێراق ،پالنێكی سوننە و بەعسی و توركیا و پارتی بوو و لەئەردەن كۆبوونەوە. ئەوپالنە مەبەستی لێدان بوو لەئێراق ،پارتیش بەقسەی توركیا بەشداربوو .توركیا وای لەپارتی گەیاندبوو كەگوایە داعش دەگاتە بەغدا و شەڕی كۆاڵن بەكۆاڵن لەنێوان سوننە و شیعە دروست دەبێت و دەرفەتێكی باشە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی لەالیەن پارتیەوە .ئەم گفتەی توركیا و نەخشەكەی ،كە بەپارتی ڕاگەیاندبوو ،نەخشە راستەكە نەبوو؛ بەڵكو هەڵخەڵەتاندن بوو بۆ ئەوەی بكەوێتە ناوبەرەی پیالنگێڕیەكە .داعش هات و بەرەو بەغداد لەپێشڕەویدا بوو ،پاشان بــەرەو هەولێر گــەڕایــەوە ،پارتی لــەو تاكتیكە تێگەیی كە توركیا فریوی داوە و فریای ناكەوێ. چۆڵكردنی شەنگال بەب ێ تەقە و هاتنە ناوەوەی داعش ،ئەوكارەساتەی لێكەوتەوە .ئۆباڵەكەشی كەوتە ئەستۆی پارتیەوە؛ چونكە لەوێدا فەرمانڕەوا بوو .كارەساتی شەنگال هەم شكست و هەمیش پەڵەیەكی ڕەشبوو بۆ پارتی .پارتی بۆ ئەوەی ئــەم ئــابــڕوچــوونــەی لــەســەرالچـ ێ یــان كەمێك لەو بەرپرسیاریەتەی لەسەركەمبێتەوە ،بەاڵم هەرچۆنێك بێت پارتی بەشدارە لەوهێرشانەی داعش كە لە""9/15دەستیپێكرد بۆسەر كۆبانێ؛ چونكە دەروازە سنوریەكانی بــەڕووی ڕۆژئــاوادا داخستووە و رێگە بەهیچ یارمەتیەك نــادات لەباشورەوە بگاتە خۆرئاوا. كاتێك پارتی شەنگال چۆڵ دەكات و بەهەزاران ئێزیدی لەشاخ لەالیەن داعش گەمارۆدەدرێن و بەهۆی نەبوونی ئاو و خۆراكەوە و مەترسی كەوتنە دەستی داعشەوە ،ژیانی هەزاران كەسی دەخستە مەترسیەوە هەرلەو كاتەدا"یەپەگە"بەفریایان دەكەوێت و دەروازەیــەك بۆ خۆرئاوا دەكاتەوە و ژیانی هەزاران كەسی لەمردن ڕزگاركرد و هێزی پاراستنیشی لەسەر شاخی شەنگاڵ جێگیركرد. ئەمەش بۆ پارتی ئیحراج بوون و شەرمەزارییە.
ێ تۆڵە بكاتەوە ،بەاڵم ئەم لەبەرئەوە پارتی دەخواز تۆڵەیە لەتوركیا و داعش نا؛ بەڵكو لە"یەپەگە و گەلی كــورد لەخۆرئاوا" بۆ ئــەوەی هاوشێوەی شەنگال كارەساتێكی تر ڕووبدات تابیانو بەپارتی بدات و بڵ ێ ئەوەتا ئێوەش شكان و شەنگالێكتان بــەســەرداهــات .هێرشی ئێستای داعــش بۆسەر كۆبانێ ،بەرهەمی سپیكردنەوەی ڕووی تاوانی پارتییە لەبەرامبەر بەشەنگال .پارتی ویستی دەستە خوشكێكی هەبێت وەك شەنگال ،ئەویش كۆبان ێ بێ! .پارتی لەجیاتی ئەو فریودانەی توركیا و كارەساتی شەنگال نزیك بوو هەولێری سەڵتەنەتی بڕووخێ .دەبوو پارتی هۆشیار بێتەوە و دۆست و دوژمــنــی كــورد بناسێ ،كــە چــی زیــاتــر هۆگر بەداگیركەران دەبێت و بەخوێنی سەری كوردان تینوتر دەبێت .پارتی لەجیاتی تۆڵەكردنەوەی تاوانی شەنگال لەتوركیا و داعش ،تۆڵە لەیەپەگە ێ بیرۆكەی داگیركردنی و كۆبان ێ دەكاتەوە .دەكر كۆبانێ ،خاوەنەكەی پارتی ب ێ یان چاكەیەكی توركیا ب ێ بۆ ئەوەی باری شەرمەزاریەكەی سوك بكات .بۆئەوەی هاوشێوەی شەنگال لەخۆرئاوای كوردستان كارەساتێك دووبــارە بكاتەوە ،تاكو بەرپرسیارێتی و ئیحراجبوونی كارەساتی شەنگال شوێن بزر و دێزەبەدەرخۆنەی بكات .ئەگەر كۆبانێ هاوشێوەی شەنگال بكەوێتە دەستی داعــش و كۆمەڵكوژی ڕووبدات ،ئەوە دەروویەكی خێرە بۆ پارتی و زمانی تاوانباركردنی دەبێتەوە .لەالیەكی ترەوە خۆی لەبەرپرسیارێتی شەنگال دەدزێتەوە و دەڵ ێ ئەوە نیە كۆبانێش هاوشێوەی شەنگالی بەسەرهات ،كەواتە تاوانباركردنی من هەمووی ناڕاست بوو؛ بەڵكو تفەنگ هاویشتن بوو بەتاریكی ئەوەتا ئێوەش تووشی هەمان كارەسات بوونە!، بەاڵم با پارتی ئەوە بزان ێ كە ڕووی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ توركیا و داعشی بەخوێنی خەڵكی كۆبانێ بۆسپی نابێتەوە و گەلی كورد ئەوەندە نەزان نیە عەقڵێكی ناپاكی ئاشبەتاڵیەت و سی ویەكی ئاب، فریوی بــدات .پارتی باباش ئــەوە بزان ێ نەك بەئەنفالكردنی كۆبانێ؛ بەڵكو ئەگەر خۆرئاوای كوردستان لەخوێن هەڵكێشێ ،ئەوە تاوانی شەنگال
لەبیری گەلی كــورد ناسڕێتەوە و تەوقێكە و لەگەردنی مێژوویاندایە و بریسكەی جاشایەتی بەرچاومان ڕووندەكاتەوە .دەبوو پارتی لەبەر چەند هۆكارێك ئەوە بزان ێ كە بەكەوتنە دەستی كۆبانێ و ڕوودانی كارەساتێكی هاوشێوەی شەنگال ،نابنە دووكارەساتی دەستی دوژمــن و داگیركەر لێی بەرپرس بێ؛ بەڵكو خاڵی جیاوازیان زۆرە .بەوەی دەسەاڵتداریەتی پارتی لەباشور شەنگالی بەبێ تەقە ڕادەستی داعشی كرد ،بەاڵم كۆبانێی لەژێر پاراستنی یەپەگە ،شەڕوبەرگریەكی سەخت و دژوار هەیە ،جەنگاوەران ئامادەنین كۆبان ێ تەسلیم بكەن. یەپەگە ڕۆژانــە شەهید دەدەن ،داعش بەچەك وچۆڵی سوریا و ئێراق و پەیتاپەیتای توركیاش، كەچی بە چەكی بچوك و كەمی یەپەگە گورزی كوشندە دەخـــۆن و ڕۆژانـــە دەیـــان چەتەیان لێدەكوژرێت .وەختێك فریاكەوتنی یەپەگە ،بۆ شەنگالیان و ڕزگاركردنیان لەالیەن گەلی كوردەوە ئەم هەڵمەتەی یەپەگە بەرزنرخێنرا و ستایشكرا و لەبەرامبەردا پارتی بەخیانەتكار ناوبرا ،وەاڵمی پارتی ئەوە بوو"بۆچی یەپەگە نەیتوانی ڕێگە لەقەتڵوعامی ئێزیدیەكانی خۆرئاوای ژێردەسەاڵتی خــۆی بــگــرێــت؟! .دەیــویــســت ئـــەوە بڵ ێ كە هەرلەبندەستی من كورد كۆمەڵكوژ نەكراوە ،ئەوەتا ئێزیدیەكان بەرلەباشور لەخۆرئاوا كۆمەڵكوژكران. ئەم چنگە خۆڵەی پارتی چاوی گەلی كوێر نەكرد و نوزەنوزەكەی تێری نەكرد ،بۆئەوەی خەڵك ێ بێتە ئاراوە ،بیرۆكەی سەرقاڵ بكەن و شتێكی نو كۆبان ێ بەدەردی شەنگال بچ ێ داڕێژرا .تا بەیەپەگە بڵ ێ ئەگەرمن تاوانبار دەكەن لەسەر شەنگال ،ئەوە ئێوەش لەسەر كۆبان ێ تاوانبارن ،لەبەر ئەوە هەرتاوانباربوونێكی من دواجــار بەتاوانباربوونی خۆشتان دەشكێتەوە .لەبەرئەوە وەرە بابێدەنگەی لێبكەین و بەردی لەسەردانێین و هیچمان لەهیچ. دەیەوێت سەودای شەنگال بەكۆبان ێ بكات! .پارتی، دەبــوو ســەودا و مامەڵە بە"بەغدا و ئەنقەرە و دیمەشق و تارانەوە بكات ،نەك پیالنی مەرگەسات، لـــەدژی گــەلــەكــەی و جــەنــگــاوەرانــی داڕێـــژی.
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
"شام شەكرە ،واڵت شیرنترە"
39
هۆنەر
جگەرخوێن كوردستان بەبووكی جیهان دادەنێ ئا /سیامەند یوسف ژیان شێخ مووس كوڕی حەسەن كوڕی موحەمەد ،ناسراو بە جگەرخوێن، شاعیرێكی كورد زمانە .جگەرخوێن لەساڵی" "١٩٠٣لەباكووری كوردستان لەگوندی حەسار نزیك بەشاری ماردین لەدایكبووە .بەمنداڵی شوانی و گاوانی كردووە .لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوكی كۆچی دواییكردوە ،خوشكەكەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی كردووە و دواتر لەبەر هێندە دەردەنەداری و هەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەهێڵن و لەساڵی" "١٩١٤بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوە. جگەرخوێن هەر لەمنداڵییەوە زیرەكی و هۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لەخوێندن كردووە ،بۆیە بەهەر جۆرێك بێت ،ناردوویانە بەر خوێندن لەحوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەكانی زۆر زیرەكانە بەرێكردووە، وەك خوێندنی زمانی عەرەبی و زانستەكانی ئایینی ئیسالم ،بۆیە بە ئومێدی تەواوكردنی مۆڵەتی دوازدە زانستی باكوور و هەر چوار پارچەی كوردستان گەڕاوە و دواتر لەسەر دەستی مەال عوبێد وەریگرتووە .جگەرخوێن ماوەیەك لەڕۆژئاوای كوردستان و ماوەیەكیش لەباشووری كوردستان و ڕۆژهەاڵتی كوردستان مەالیەتی كردووە. جگەرخوێن لەساڵی""١٩٤٦ی زائینی ڕوو دەكاتە شاری قامیشلی و دەست بەكاری ڕامیاری دەكات و دەبێتە ئەندامی پارتی جڤاتا ئازادی و یەكیەتییا كورد ( .)Civata Azadî û Yekîtiya Kurdلەساڵی""١٩٤٨ی زائینیدا دەبێتە ئەندامی پارتی كۆمنیستی سوری و لەساڵی""١٩٥٤ی زائینیدا بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی سوریا دەپاڵێورێت .لەساڵی""١٩٥٧ی زائینی واز لەپارتی كۆمۆنیست دەهێنێت و ڕێكخراوی ئــازادی دادەمەزرێنێت .ئەو ڕێكخراوەش پاشتر دەچێتە ناو پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریاوە. لەساڵی""١٩٥٩ی زائیندا جگەرخوێن ڕوودەكاتە باشووری كوردستان و تا ساڵی" "١٩٦٣لەزانكۆی بەغدا دەبێتە مامۆستای وانەبێژی لەبەشی زمانی كوردی .دواتر دەگەڕێتەوە بۆ قامیشلی و سەرقاڵی نووسین و كاری ڕامیاری دەبێت .هەر لەو ساڵەدا و لەشاری دیمەشق دەخرێتە گرتووخانەوە. بۆ بەشداریكردن لەشۆڕشی مەال مستەفا بارزانی جگەرخوێن لەساڵی""١٩٦٩ ڕوو دەكاتە باشوری كوردستان و چاالكی كوردایەتی خۆی پێشكەشی شۆڕشی كورد دەكات .لەساڵی""١٩٧٣دا بەرەوو لوبنان دەچێت و لەوێش هۆنراوەی كیمە ئەز ( )Kîme Ezدەنووسێت. جگەرخوێن لەساڵی""١٩٧٦دا بۆ سوریا دەگەڕێتەوە و لەساڵی" "١٩٧٩ناچار دەبێت ڕووبكاتە واڵتی سوێد و لەوێ وەك پەنابەرێك دەگیرسێتەوە و بەنووسینەوە سەرقاڵ دەبێت و لــە""1984-10-22دا كۆچی دوایی دەكات و تەرمەكەی بۆ قامیشلی دەگوێزرێتەوە و لەوێ بەخاكی كوردستان دەسپێدرێت ،ئەوەش هەروەك خۆی پێش مردنی داوایكردبوو. جگەرخوێن و شیعر جگەر خوێن دواتر بەهۆكاری بینینی زۆرداری ،ئەوەی دوژمنان دژی كورد ئەنجامی دەدەن ،بەباشی دەزانێ لەپیشەی مەالیەتی دووربكەوێتەوە و بەڕۆحیەتێكی گەورە و بەبڕوایەكی هێندە بەتین بچێتە جیهانی كاری ڕامیاری و باوەڕەكەی و خۆشەویستی كوردستان بخزێنێتە جیهانی وێژە و بەوشەی ناسك دایبڕێژێ بۆ ئەوەی خوێنەران هەست بەستەمی زۆرداران بكەن كە
هۆنەر
40
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
چۆن دژی گەلی كوردن .جگەر خوێن بەكاریگەریی هۆنراوە نەتەوەییەكانی"ئەحمەدی خانی و حاجی قــادری كۆیی و شۆڕشە نەتەوەییەكی شێخ سەعیدی پیران لەباكووری كوردستان لە""١٩٢٥دا، بووە شاعیرێكی لێهاتووی هۆنراوەی نەتەوەیی و كەوتە سەر باسكردنی كوردستانی نیشتمانی خۆشەویستی و هاندانی ئافرەتی كورد بۆ خوێندن و خەباتی نیشتمانی وباڵوكردنەوەی بیرو باوەڕی كوردایەتی .لەسەرەتادا هۆنراوەیەكی نەتەوەیی لەباسی كوردستاندا بەناونیشانی"شام شەكرە، واڵت شیرنترە" داناوە و نیشتمانەكەی خۆی بە بووكی جیهانی دادەنــێ و باخ و بە بەهەشت، مێرگ و سەرچاوەی ئاوی سازگاری دەچوێنێ و بەكچێكی شۆخ و شەنگی جوان و ڕازاوی دادەنێ و ئەندامەكانی ئەو بووكەی كوردستانی بە تاجی سەالحەدینی ئەیووبی و بە ڕۆژ و دەریا و ئەڵماس و دیوانەكانی هۆنراوەیحاجی قادر و ئەحمەدی خانیدەچوێنێ و دەڵێت: "واڵتی من تووی بووكا جیهانی هەمی باغ و بهشت و مێرگ و كانی سەری تاجا سەالحەددینی كوردی ئەنی ڕۆژە دەبورجا ئاسمانی دوو چاڤێن تە وەكی دەریایی هورمز كەپوو ئەلماسە كاری كووش و وانی دوو زولفێن تە كتێبا حاجی قادر زمانێ تە ژ بەندا شێخی خانی جگەر خوینە كورێ تە هەر دنالی ژ بەرنەزانی و خزانی!!" دوای ئەم باسە جوانەی كوردستانی نیشتمانی خۆشەویستی ،داوا لەكچانی كورد دەكات ،ڕاپەڕن و بكەونە سەر خوێندن و لەخەوی بێهۆشیدا هۆشیار بنەوە و پێیان دەڵێت" :گەر بخوێنن پێشدەكەون و گەر نەشخوێن ن كەس ئێش و دەردمان لێ دوور ناخاتەوە". جگەرخوێن توانی ئــەو بـــاوەڕەی هەیبوو
بیگەیێنێتە ئەو ئاستەی بەنەمری بمێنێتەوە و نەوەی ئەوسا و ئەمڕۆ و سبەی لەخوێندنەوەی هۆنراوە و پەخشان و فەرهەنگ و ڕێزمانی كوردی سوودمەندبن. جگەرخوێن بە هەستی پڕ سۆزی نەتەوایەتی، هەڵوێستی شاعیری نەتەوەیی كورد"ئەسیری" پەسند دەكات و ستایشێكی جوانی بە هۆنراوە كردووە و لەهۆنراوەیەكیدا بەناوی "بەر دیلك"، واتا خۆشەویستی لەژمارەی""١٠ی ساڵی""١٩٣٢ی گۆڤاری هاوار لەشامدا باڵوكردۆتەوە و بەم جۆرە دەست بەستایشەكەی دەكات: "ئەی برای شەهبازی ئەوجی فەن و هەم عیرفانی توو سەد وەكی ابن االثيرى گووری و قوربانی توو!!" جگەرخوێن ابــن االثير بە قوربانی ئەسیری شاعیری نەتەوەیی كوردمان دەكات؛ چونكە الی وایە (ابن االثير) ،كە كوردێكی مێژوونووس بووە، نەك مێژوو نووسێكی بۆ كــوردی نووسیبێت؛ چونكە لەئاستی "ئەسیری"دا هیچ باشەیەكی بۆ كورد نەبووە و شاعیر لەدێڕە هۆنراوەیەكی دیكەدا دەڵێت: "سەد سەالحەدین و بی سەد وەك ئەبی موسلم هەبێ فائیدە هیچ بوومە نادەن سەتوەتی شاهانی توو" شاعیر دەڵێت":ئێمە گەر سەدی وەك سەالحەدین و ئەبو موسلیمی خۆراسانیمان هەبێت ،كە هــەردووكــیــان كــورد بــوون ،بــەاڵم هیچیان بۆ كورد نەكردووە ،بۆیە هیچ سوودێكیان بۆ ئێمە نەبووەو ئەمەشی بۆ بەرزكردنەوەی هۆنراوەی و شاعیریەتی ئەسیری كوردپەروەر بووە". بەمجۆرە بــۆمــان دەركـــەوت كــە جگەرخوێن شاعیرێكی خەباتی كوردایەتی بووە و لەزۆربەی هۆنراوەكانیدا داوای هۆشیاركردنەوەی الوی كوردی
Roji_Wilat@yahoo.com
كردووە بۆ وەدەستهێنانی مافی نەتەوەییان. جگەرخوێن و ئافرەت شاعیر زۆر دەناڵێت ،تاكو ئافرەت پێشكەون و ئەو كاتە بڵێن بژی میللەتی كورد و دەڵێت: "ئەی كچێ ڕابە بخوێنە دا تو سەربەست هەر بژی زوو ژ خەو توو سەرهلینە بەس بمینە بێ مەژی گەر بخوێنی دێ بدی خواندن تو ئێ هونەرتەڤا گەر نەخوێنی كەس ژ بوومە ئێش و دەردان ناكوژی وا جگەر خوین خووەش دناڵی دا كوژن پیشڤەهەڕن دا ببیژن هەر بژی كورد هەر بژی كورد هەر بژی!!" بەرهەمەكان دیوانی یەكەم :پریسك و پــەتــی(Prîsk û ،)Pêtîساڵی ١٩٤٥ز دیمەشق -دیوانی دووەم: سەورا ئازادی( ،)Sewra Azadîساڵی ١٩٥٤ ز دیمەشق -دیوانی سێیەم :كیمە ئەز (Kîme ،)Ezساڵی ١٩٧٣ز دیمەشق -دیوانی چوارەم: ڕۆنــاك( ،)Ronakساڵی ١٩٨٠ز ستۆكهۆڵم دیــوانــی پێنجەم :زەنــد ئاڤست(Zend- ،)Avistaساڵی ١٩٨١ز ستۆكهۆڵم -دیوانی شەشەم :شــەفــەق( ،)Şefeqساڵی ١٩٨٢ز ستۆكهۆڵم -دیوانی حەوتەم :هێڤی(،)Hêvî ساڵی ١٩٨٣ز ستۆكهۆڵم -دیوانی هەشتەم: ئاستی( ،)Astîساڵی ١٩٨٥ز ستۆكهۆڵم - دەســـتـــوورا زمــانــێ كـــــــوردی(Destûra ،)Zimanê kurdîساڵی ١٩٦١ز بەغدا فەرهەنگ (پەرچێ یەكەم) (Ferheng، ،))perçê yekemساڵی ١٩٦٢ز بەغدا فەرهەنگ (پەرچێ دوەم(Ferheng)، ،)(perçê diwemساڵی ١٩٦٢ز بەغدا.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
41
ژنان
ئۆجاالن؛
هیچ شارستانیەك بەقەدەر سەرمایەداری یاری بەژن نەكردووە و بەو رادەیەش قۆستنەوەی ژنانی بەدامەزراوەیی نەكردووە
ئا /دڵناز كەریم لەبەرامبەر بەئایینە نوێیەی زایەندپەرستی ماددە كیمیاوییە بیهۆشكەرەكان وەك سفری پاش فاریزەن .لەرێگای كامپینە ریكالمییەكانی میدیاكانەوە تەواوی تاكەكانی كۆمەڵگا دەكرێن بە گومڕایی و الدەری زایەندی .الو، پیر ،تەنانەت منداڵیش جیاوازی نییە ،هەموو كەسێك بەكار دەهێنرێت .ژن كراوە بە بەهێزترین بابەتی سێكس .هەر تۆزقاڵێك (شوێنێك)ی سێكس نەوروژێنێت مەحكومی زهنییەتێك كراوە هەروەكو بڵێی پارە ناكات .النەی پیرۆزی خێزان بۆ تەكیەی سێكس گۆڕاوە" .پیرە ژنەكان" ،وەك پاشماوەی خوداوەندە ژن و دایكی پیرۆز ماونەتەوە ،كە فڕێدراونەتە قوژبنێكەوە. رەوشێكی خەمناك و پڕ بەئێشە .لەرێگای دووگیانی دروستكراو (پیتاندنی منداڵ لەناو لوولەكان)ەوە پرۆسەی بوونی ژن بە ئامرازی سێكس بە لووتكە گەیەنراوە. رەوش و پێگەیەكی پێچەوانەش پێویستی سیستەم وەهای لێكردووە كە تەحەمول نەكرێت .داخوازی وەچەخستنەوەی زۆر و بەتایبەتیش كوڕ كە لەناوەڕۆكدا نەریتێكی كۆمەڵگای پیاوساالرییە ،لەرێگای خستنەگەڕی تەكنۆلۆژیای تەندورستییەوە لەژنانی چینی خــواروودا بۆ رۆڵی ئامێری منداڵبوون گۆڕاوە .بەمجۆرە بەخێوكردنی مندااڵن كە كارێكی قورسە دەخرێتە ئەستۆی هەژاران ،لەالیەك پێویستی كرێكاری الو دابین دەكرێت ،لەالیەكی دیكەشەوە خراپبوونێكی ئەوتۆ لەخێزاندا پێشدەخرێت كە دەركەوتن لێی زەحمەتە .بە بەردێك چەند چۆلەكەیەك دەكوژێت .ژن و پیاوی چینی سەرەوە لەرێگای منداڵی(لوولەكان) دروستكراو ،هەڵگرتنەوەی منداڵ و بەخێوكردنی ئاژەڵەوە زاراوەی منداڵیشیان شێواندووە و بەمجۆرە هەوڵی قەرەبووكردنەوەی ناتەواویەكانیان دەدەن ،هەوڵدەدەن تا دوایی بە سێكسی بمێننەوە ،ئایینی نوێی سێكس دەكەن بە مەراسیم و لەهۆش خۆیان دەچن. ئەنجام ،ژمارەیەكی ئێكجار زۆری بێواتای دانیشتوان ،بێكارییەك كە لەهیچ قۆناخێكی مێژوودا نەبینراوە ،لەگەڵ قەیرانی ژینگە ،بارێكی وەهای مرۆڤیان
هێناوەتە كایەوە كە هەڵناگیرێت. چاوسووری و خۆپەرستی پیاو سەبارەت بەبابەتی ژن وەك دیاردەی هەنووكەیی هەر سات و كاتژمێرێك دەشێت تێبینی بكرێت .هەر كەسێكی خاوەن ویژدان ناتوانێت ئەو واقیعە رەچاو نەكات كە پیاو لەهەرچینێكی كۆمەاڵیەتیدا بێت بەبێئەوەی رێز لەهیچ یاسایەكی ئەخالقی و یاسایی بگرێت ،بەبێچاو ترووكاندن سەبارەت بەو بابەتە تاوان دەكات .زۆربەی زۆری ئەو هەڵوێستەوە حشیگەریانە لەژێر ناوی"ئەشق"وە ئەنجامدەدرێن. لەڕاستیدا ئەگەر كەم زۆر پەیوەندی ئەشق بە حەقیقەتەوە راڤە بكرێت، یەكسەر ئاشكرا دەبێت كە ئەو گوتەیە چرووكترین درۆیە .هیچ سۆبژەیەكی لەجیهانی رووەك و ئاژەاڵن ،تەنانەت لەدونیای فیزیای بە(بێگیان) شرۆڤەی دەكەین بووبێتە بابەتی ئەشق هەرگیز پەنا ناباتەبەر كردەوەیەكی بەمجۆرە. هەرچەندە هەندێك الدان لەدونیا ئاماژەپێكراوەكان جێگای باس بێت كە تائێستا ماناكەیان شیكار نەكراوە ،ئاشكرایە كە هۆكار و مانای ئەو تاوانانەی لەم الیەنەوە لەجۆری مرۆڤدا دەبینرێت زۆر جیاوازترە .پەیوەندی ئەو تاوانانە بەزۆرداری و چەوسانەوە لەسەرووی ئەو فاكتەرانەوە دێت كە پێویستە ئاماژەیان پێوە بكرێت. سەرەكیترین پرسیاری لەم بــارەیــەوە بوروژێنرێت؛ بۆچی سەبارەت بەمەسەلەی ژن پیاو هێندە ئیرەییی و زۆردارە ،بەپێی ئارەزووەكانی رۆژانە بیست و چواركاتژمێر لەدۆخی دەستدرێژی كردندا دەژیت و دەستبەرداری ئەو پێگەیەی خۆی نابێت .بێگومان دەستدرێژی و زۆرداری دەستەواژەیەكی گرێدراوی قۆستنەوەی كۆمەڵگایە ،ماهیەتی كۆمەاڵیەتی رووداوەكــان دەخاتەڕوو ،زیاتریش پلەداری ،باوكساالری و دەسەاڵت دێنێتەوە بیری مرۆڤ .مانایەكی دیكەی لەقوواڵییەكاندا شاراوەیە؛ خیانەتكردنە لەژیان. پەیوەستبوونی هەمەالیەنەی ژن بەژیانەوە دەشێت هەڵوێستی رەگەزگەرایی كۆمەاڵیەتی پیاو ئاشكرا بكات .لەژێر كاریگەری لەكارخستن و لەناوبەرانەی رەگەزگەرایی ،رەگەزپەرستی كۆمەڵگا گوزراشت لەڕق ،هەڵوێستی دەستدرێژی و زۆردارانە دەكات كە لەدەستدانی دەولەمەندێتی ژیان لەژێر كاریگەری رۆڵی پەكخستن و لەناوبەرانەی رەگەزگەرایی لەگەڵ خۆیدا دێنێت .پەیوەندی
ژنان
42
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
Roji_Wilat@yahoo.com
لەژێر كاریگەری لەكارخستن و لەناوبەرانەی رەگەزگەرایی ،رەگەزپەرستی كۆمەڵگا گوزراشت لەڕق ،هەڵوێستی دەستدرێژی و زۆردارانە دەكات كە لەدەستدانی دەولەمەندێتی ژیان لەژێر كاریگەری رۆڵی پەكخستن و لەناوبەرانەی رەگەزگەرایی لەگەڵ خۆیدا دێنێت .پەیوەندی غەریزەی زایەند لەگەڵ بەردەوامی ژیان ئاشكرایە ،بەاڵم هیچ بوونەوەرێك تێبینی نەكراوە كە رۆژانە بیست و چوار كاتژمێر لەناو زهنیەتی برسێتی زایەندیدا بێت .ئاشكرایە كە ژیان تەنیا بریتی نییە لەزایەند .بەپێچەوانەوە جووتبوونی زایەندی بریتیە لەساتێكی جۆرێك لەمردن، بەمانایەكی دیكە هەڵمەتێكی تەواوكەری ژیانە بەرامبەر بەمردن .لەم سۆنگەیەوە چەندە كردەی زایەندی زیادبێت ،بەو رادەیە مانای لەدەستدانی ژیانە غەریزەی زایەند لەگەڵ بەردەوامی ژیان ئاشكرایە ،بەاڵم هیچ بوونەوەرێك تێبینی نەكراوە كە رۆژانە بیست و چوار كاتژمێر لەناو زهنیەتی برسێتی زایەندیدا بێت .ئاشكرایە كە ژیان تەنیا بریتی نییە لەزایەند .بەپێچەوانەوە جووتبوونی زایەندی بریتیە لەساتێكی جۆرێك لەمردن ،بەمانایەكی دیكە هەڵمەتێكی تەواوكەری ژیانە بەرامبەر بەمردن .لەم سۆنگەیەوە چەندە كردەی زایەندی زیادبێت ،بەو رادەیە مانای لەدەستدانی ژیانە. تەواوی كردەی زایەندی بەكوشندە دانانێم؛ بەڵكو خەیاڵی ئەبەدیەتیش لەخۆوە دەگرێت ،بەاڵم ئەو خەیالە خودی ژیان نییە ،بەپێچەوانەوە تەگبیرێكە بەرامبەر ترسی مردن ،هێندە هەڵگری بەهای حەقیقەتیش نییە .دەشێت گوتەكە بەمجۆرە ڕوون بكرێتەوە؛ دووبارەبوونەوەی بازنەی ژیان گرنگەیان خودی بازنەكە وەك تاقانەیەك؟ دوای گوزارشتكردنی تەواوەتی حەقیقەتی تاقانەكە ،تا ناكۆتا دووبارەبوونەوەی بازنەكە مانایەكی ئەوتۆ نابەخشێت. ئەو مانایەی لەخۆشیەوە دەگرێت پێویستی گەیشتنە بە"مەعریفەی رەها". لەدۆخێكی بەمجۆرەدا بازنەكە چەندە بەباشی خۆی بناسێت بەو رادەیە پێویستی مەعریفەی رەهای دەستەبەر دەكرێت ،ئەو كاتەبازنەكان و لەم سۆنگەوە زێدەبوونی زایەندیش بەها و مانایەكی ئەوتۆی نامێنێت. لەكاتێكدا ژیانێكی هاوبەش كە لەمیانەی فەلسەفەیەكی باركراو بە دیموكراسیخوازی ،یەكسانخوازی و ئازادیخوازییەكی ریشەیی لەگەڵ ژن رێكبخرێت ،لەبەركەماڵترین ئاستدا توانای بەرقەراركردنی جوانی ،چاكی و راستی هەیە .من خۆم لەژێر سایەی ئەم ستاتۆیەی لەئارادایە ژیان لەگەڵ ژن، شانبەشانی ئەوەی زۆر بەكێشە دەبێت ،لەهەمانكاتدا زۆر قێزەون ،خراپ و هەڵەی دەبینم .لەژێر ئەم ستاتۆیەدا ژیان لەگەڵ ژن بابەتێكە لەمنداڵییەوە جەسارەتم بۆی نەكردووە .ئەوەی لەئارادایە و جێگای باسە ژیانێكە تەنانەت رەمەكێكی بەهێزی وەك زایەندیش دەخاتە ژێر لێپرسینەوە .رەمەكی زایەند لەپێناو بەردەوامكردنی ژیانە .یەكێك لەسەمەرەكانی سروشتە و شایستەی پیرۆز بینینە ،بەاڵم پاوانی پیاو و سەرمایە تارادەیەك ژنیان پیسكردووە، تەنانەت ئەم توانا سەمەرەیەی سروشتیشیان بۆ دەزگایەك"كارگەی منداڵ" گۆڕیوە كە كەوتووترین كااڵ بەرهەمدێنێت .لەكاتێكدا لەرێگای ئەم كااڵیانەوە كۆمەڵگا سەراوبن دەكرێت ،ژینگەش لەژێر قورسایی ژمارەی دانیشتوان (ئێستا شەش ملیارە .بەم خێراییە بەردەوام بێت ،دە یان پەنجا ملیار بێت ژینگە چی دەكات) سات بە سات لەناو داڕووخاندا دەژیت .بێگومان ژیان لەگەڵ ژن و منداڵ لەناوەڕۆكدا بوویەرێكی پیرۆزە ،نیشانەی كۆتایی نەهاتنی ژیانە .وا دەكات هەست بەنەمری بكەیت .ئایا سۆز و هەستێكی لەمە بەهادارتر هەیە؟ لەژێر ئەم راستینەیەدا بەهەموو جۆرێك لەناوجۆشی هەنگاونان بۆ نەمری دەژیت .بەتایبەتیش ئەم رەوشە لەمرۆڤی رۆژی ئەمڕۆماندا هەروەك شاعیرێك دەڵێت":وەچەكانمان بەاڵی سەرمانن" بەئاستێكی بەمجۆرە گەیشتووە .لێرەوە ناتوانرێت نكوڵی لەو راستییە بكرێت .جارێكی دیكە رووبەڕووی هەڵە ،قێزەونی و بێ ئەخالقییە گەورەكەی پاوانخوازێتی پیاو و سەرمایەین كە پێچەوانەی سروشتی یەكەم و دووەمە. ئەوەی بەدەستی مرۆڤ ئاواكراوە ،دەتوانرێت بەدەستی مرۆڤیش بڕووخێنرێت. لێرەدا نەیاسایەكی سروشت ،نەچارەنووسێك ،هیچیان جێگای باس نین. ئەوەی باس دەكرێت رووخاندنی دابەشكردن و هەاڵواردنی پاوانەكانە كە دەستێكی هۆرمۆنی و شێرپەنجەیی ژیانی سیستەمەكانی تۆڕ ،پیاوی
بەهێز و فێڵباز و پاوانەكانە .بەردەوام لەناخەوە هەستم بەقوواڵیی واتاداربوونی سەمەرەترین جووتی (هێندەی كە زانراوە) ژیانی گەردوون كردبوو .بوێری ئەوەم پیشاندا سەرەتا لەگەڵ ژن بیر بكەمەوە ،دواتر لەبارەی كات و شوێن و رادەی خراپەكاریەكانی سەری و چۆنیەتی بەالوەنانی ،گفتوگۆم لەگەڵ كرد؛ ئەوەشم خستە پێشەوەی تەواوی پەیوەندییەكانم لەگەڵ ژندا .بێگومان تەنیا ئەو ژنەی بەهێزە ،ژیرە ،باشە ،جوانە و دەتوانێت بڕیاری راست بدات، بەمجۆرە كاتێك منیش تێپەڕدەكات و شەیدام دەكات و دەتوانێت ببێتە موخاتەبم ،هەڵبەتە لەسەرووی بژارەكانی لێگەڕینی فەلسەفیمەوە دێت. بەردەوام لەو بڕوایەدا بووم كە نهێنیەكانی لێشاوی ژیانی گەردوون لەگەڵ ئەم ژنەوە لەمیانەی باشترین ،جوانترین و راستترین الیەنەوە واتاداربێت، بەاڵم بەڕادەیەك كە هیچ پیاوێك تێیدا سەركەوتوو نەبووە ،بڕوام بەئەخالقی خۆم هەبوو كە هەرگیز هورمزی نەوەد هەزار مێردە و موڵكی "پیاو و سەرمایە" ناكاتە هاوبەشی شێوازی هەبوون و ژیانم .لەدۆخێكی وەهادا لەفێمینیزم بەوالوە دەشێت زاراوەی" ژنۆلۆژی" (زانستی ژنناسی) باشتر وەاڵمی ئامانجەكە بداتەوە. زۆر جار دۆخی خۆم لەگەڵ ئەو رەوشەی ناسنامەی ژنەوە بەراورد دەكرد كە بەدرێژایی مێژووی شارستانی بەسەریدا سەپێنراوە .لێكچوونم لەنێوان ژیانە كورتە ئانتی ـ مۆدێرنیستەكەی خۆم و بەرخودانی هەزاران ساڵەی ئانتی ـ شارستانی ژن دەدۆزیــەوە كە لەگەڵیدا بــەراوردم دەكرد .بەمجۆرەش تا دەچوو نەفرەتم لەهەڵوێستی رەگەزپەرستانەی بەرامبەر بە ژن دەكرد ،زۆر چەپەڵ و قێزەونم دەبینی .هەر زوو پەیم بەوە بردبوو كە هونەری ژنێتی زۆر ریسواكەرە .ئەو ئەنجامەی لەو هەڵسەنگاندنە كورتە هەڵبەێنجرێت؛ لەسەردەمی سەرهەڵدانی پیاوساالرییەوە ژن دووچاری سەركوتكردن و چەوسانەوەیەكی سیستەماتیك و دامەزراوەیی هاتووە .كۆیالیەتی ژن بەجۆرێك ئاڵۆز و بونیادییەكە ناتوانرێ لەگەڵ هیچ شێوەیەكی دیكەی كۆیالیەتیدا بەراورد بكرێت ،دامەزراوەكانی بازاڕی ژن ،كۆیلەكان ،كەنیزەكی و حەرەمسەراكانی مێژووی شارستانی تاڕادەیەك دیاردەكە رووندەكەنەوە، بەاڵم رەفتار و كردەوەكانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بۆ زیاتر بەكۆیلەكردنی ژنان بەبێحیساب زیادی كردووە .هیچ شارستانیەك بەقەدەر سەرمایەداری یاری بەژن نەكردووە .بەو رادەیــەش قۆستنەوەی ژنانی بەدامەزراوەیی نەكردووە .دیاردەكە قۆستنەوەیەكی وەهای بەخۆوەدیوە ،زۆربەی زۆرینەی ژنان كردەگەلێكی ژنیان خستۆتە دۆخێكی سووك و بچووكەوە ،وەك تایبەتمەندێتیە سەرەكییەكانی ناسنامەی ژن پیشانیدەدەن؛ تەنانەت بەجۆرێك داگیركراون كە دەبــن بەبەشێكی ئەو یارییانەی لەسەریان بەرێوەدەبرێت و بەبێنیگەرانی جێگای خۆیان لەو یاریانەدا دەگرن .تەنیا باسی چەوسانەوەو سەركوتكردنی دیاردەیی ناكەین .ژن لەپێشكەشكردنی خۆبەختانەی شێوەكانی زهنیەت ،جەستە ،رەنگ و دەنگی كۆیالیەتییەك كە لەالیەن سەرجەم خانە و پێكەاتەكانی ژیانی ژن پەسەندكراوە دووڵی ناكات. تەنانەت بێئاگایە لــەوەی پەیوەندی خۆی لەگەڵ حەقیقەتی كۆمەڵگا لەدەستداوە و كــراوە بەژیانێك كە لەسەر شانۆ پێشكەش دەكرێت. بەمانەیەكی دیكە دەرفەتی هەستكردن و پەیبردن بەو راستییەی نییە. لەپێناو دەستەبەركردنی كەرامەت و حەقیقەت و ژیان نەهێشتنی تەمومژەكەی دەوروبەری ژن زۆر گرنگ و بایەخدارە.
[~] [ ژماره [ ]2014/10/20[ ]44ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
43بیرەوەری گەریال
كەناری ڕووباری دیجلە ڕزگاری كردین
"بەڵێنت ئەدەمێ نایەڵم هیچتان بەسەربێ" ن :ش نورهاق چیا -و /ڕێبوار هەمەوەندی بڕیارماندا لەنیوەی شەودا ڕێ بگرینەبەر؛ چونكە ڕێیەكی درێژ و چەتونمان لەپێشدا بوو ،جارێكی تر بە ڕووبــاری دیجلەدا دەپەڕاینەوە ،ڕووباری دیجلە جارێكی تر ڕێی بۆدەكردمەوە و تێدەپەڕام و ماڵئاوایشمان لەگەڵیەكدا دەكرد تا جارێكی تر بەیەك شاددەبوینەوە ،ئەوەندە لە ڕووباری دیجلە پەڕیومەتەوە وەك دوو دۆستمان لێهاتووە و شارەزایی تەواومان لەخوڕەوشتی یەكتر هەیە، ڕووبــاری دیجلە دەزانێت بۆچی من بە قاچاخ لێی دەپەڕمەوە و جارناجارێكیش قومێ ئاوی لێدەخۆمەوە ،منیش باش دەزانم كە ڕووباری دیجلە چەندێك ڕەسەنە و خێروبەرەكەت دەبەخشێنێتەوە بە خاكەكەمان ،بڕوا بكەن ئەوەندە روبەڕوی مردن بومەتەوە لەكەنارەكانی ڕووباری دیجلە ژمارەیانم هەر لەبیر نەماوە ،چەندینجار بە شەپۆلەكانی منی لەمردن دوركردۆتەوە؛ چونكە ئەو دەزانێت بۆ من قاچاخم ،ڕووباری دیجلە باش دەزانێت كە من خیانەت لەو خاكە ناكەم كەئەو بەرەكەتی بەسەردا دەبارێنێت و دەزانێت كە لەپێناو ئەواندا من قاچاخم ،من ئیتر فێری زمانی خاك و ئاو و بــەردی جوغرافێكەی خۆم بوومە ،بێگومان ئەوانیش گەریال باش دەناسن. ئەی دیجلەی بەناز و نارین ئەم شەویش ڕێم بۆ دەكەیتەوە ،دەبێت باوەش بۆ من و هەڤاڵەكانیشم بكەیتەوە ،دەبێت ژیانمان بپارێزیت ،دەزانم كە ئێمە بكوژرێین تۆ لەداخا شێت دەبیت و خەڵتانی غەم و پەژارە دەبیت ،دەزانم ئیتر ناتەوێت مەرگی ئێمە ببینیت ،هەربۆیە باوەشێكی فراوانت بۆ كردوینەتەوە. ئامادەباشێكانمان تەواو كرد و خۆماندا بەدەم كەناری ڕووبــاری دیجلەوە .ئێمە چوار هەڤاڵ بوین ،من و سینان و دوو هەڤاڵی نوێمان ،ئەم دوو هەڤاڵە چەند ڕۆژێك بوو ببوون بە گەریال، پێویست بوو بیانبەین بۆ ناوچەی گابار ،ناوی ئەم دوو هەڤاڵەمان نا هێڤی و شۆڕش ،هەردووكیان وەك شەكر بوون و دڵیان بە دونیا زۆر خۆش بوو ،دەبوایە ئــەوەی لەدەستمان بهاتایە ئەم شەو بمانكردایە تاكو بە ساغوسەالمەتی ئەم دوو هەڤاڵە بگەهێنینە شوێنی مەبەست لەناوچەی گابار ،بۆ ئەوەی بەیانی كەیفخۆش بوینایە دەبوایە تەحەمولی ناڕەحەتیەكانی شەومان بگرتایە ،من ڕێبەری ئەم گروپە بچكۆلەیە بووم ،هەردوو ئەم
بیرەوەری گەریال 44
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/10/20ژماره]44
هەڤاڵە تازەمان خستە نێوان خۆمانەوە ،بەرەو گابار ڕێمانگرتە بەر ،ئەو ڕێڕەوەی دەمانگرتەبەر زۆر مەترسیدار بوو ،لەم ڕێڕەوەدا هێزی دوژمن بـــەردەوام بۆسەیان دادەنــا و ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدەدا ،هەربۆیە ناڕەحەت بووم ،هەستی هاتنەئاراوەی ڕووداوی ناخۆش سەرودڵمی گرتبوو ،هەستم دەكــرد كە شتێكی ناخۆش دێتە ئاراوە ،بەڕاستی ئەم هەستەم منی بەهەڵە دەرنەخست ،پێش ئەوەی بگەینە (كانیەبانا) وەك باران فیشەكیان بەسەرماندا باران ،بەچەكی گران كەوتنە تەقەكردن لێمان ،ڕومانەیەكی زۆریان تێگرتین ،خۆمكێشا بە گابەردێكدا من بەالیەك و چەكەكەشم بەالیەكدا كەوت ،خۆشبەختانە بریندار نەبووم ،كاتێك تاسانمی و بەریدام ،ئەوەی بیرم لێدەكردەوە دوو هەڤاڵە تازەكەمان بوو ،هەرچۆنێك بوو توانیم بگەمەالی تفەنگەكەم و هەڵمگرتەوە و تەماشایەكی ئەو شوێنەم كرد كە لێوەی هاتبوین، كەس لەپشتمانەوە نەبوو ،نازانم ئەمە باش بوو یان نا كە پشتمان كەسی لێوە نەبوو ،ئەمەشمان دوای ماوەیەكی تر بۆ دەردەكەوت ،وەك بروسكە كەوتمە راكردن بەرەو ئەو شوێنەی لێیهاتبوین، توانیم خۆمبگەهێنمە الی هــەڤــااڵن ،بینیانم هەرسێكیان هیچیان لێنەهاتبوو ،من دەستی یەكێكیان و هەڤاڵ سینانیش دەستی هەڤاڵەكەی تری گرت و بەخێرایی لەوێ دوركەوتینەوە ،ئەوەی جێی سەرسوڕمانی من بوو ئەم دوو هەڤاڵە تازەمان بەرامبەر بەم ڕوداوەی هاتبووە ئاراوە زۆر بێخەم و هیچ شڵەژاویەكیان پێوە دیار نەبوو ،لەڕێیەكی جیاوازەوە بەڕێ كەوتین و خۆمان لەناو بۆسەكەدا دوورخستەوە و لەمەترسی ڕزگارمان بوو ،لەناكاو هەڤاڵ هێڤی پێی ووتم":هەڤاڵ نورهاق سێبەرێكم بەرچاو كەوت" .من پێم وابوو ترساوە بۆیە دار و بەردی لێدەبێت بە سێبەری مرۆڤ ،بۆ ئەوەی هەست بكات كە قسەكەیم بە جدی وەرگرتووە بەباشی لەو شوێنە ووردبومەوە كە ئیشارەتی بۆ كردبوو ،بەاڵم دوایی بۆمدەركەوت بەڕاستی ئەوەی هەڤاڵ هێڤی بینیبوی سێبەری مرۆڤ بوو، سەربازێكم بینی .دەستی هەڤاڵ هێڤیم گرتوو بەهەڤاڵ سینانم ووت":بــا هێواش ...هێواش پاشەكشێ بكەین" .بۆجارێكی تر گەڕاینەوە
ئــەو شوێنەی كە لێی كەوتبوینە بۆسەوە، بەرەو كەنارەكانی ڕووباری دیجلە كەوتینە ڕێ، كە چوینە نزیك كەناری ڕووبارەكەوە بینیمان هێزێكی زۆری دوژمــن لەكەنارەكانی رووبــاری دیجلە كۆبونەتەوە ،بۆمان ئاشكرابوو كە دوژمن هەرچواردەورمانیان گرتووە ،هێواش ...هێواش ڕۆژدەب ــۆوە ،پشویەكی كەممانداو بیرمكردەوە كەچی بكەین باشە ،لەوكاتەدا هەڤاڵ هێڤی پێی ووتم":هەڤاڵ نورهاق ئەم شەو لە خەونمدا بینیم بەرگی بوكێنیت لەبەر كردبوو" .ئەم خەونەی هەڤاڵ هێڤیم بەالوە سەیر بوو ،ئەوەی لەدەستم بهاتایە ئەمكرد بۆئەوەی ئەم خەونەی هەڤاڵ هێڤی نەیەتەدی ،لەناو خەڵكیدا بەخراپی شیكاری ئەم خەونە دەكرێت؛ چونكە پێیان وایە بەرگی بوكێنی لەخەوندا بە مانای كەفەن دێت .من و هەڤاڵ هێڤی مانای ئەم خەونەمان دەزانی چییە، بە هەڤاڵ هێڤیم ووت":بەڵێنت ئەدەمێ نایەڵم هیچتان بەسەربێ" .ئێمە جگە لەشۆڕبونەوە بۆ كەناری رووباری دیجلە شوێنێكی ترمان نەبوو
رووی تێبكەین ،ئەو تەنها شتەی كە دەبوایە بمانكردایە ئەوە بوو كە لەناو پوشوپەاڵشەكاندا خۆمان حەشاربدەین ،خۆمان لەناو ئەو پوشاوپەاڵشانەی كەناری دیجلە شاردەوە. رۆژبــۆوە و هەمووالیەك روونــاك بوو ،هێزی ئیرادە و عەقڵ ئێمەی بەرەو سەركەوتن دەبرد، مــاوەی دوو ڕۆژ لەكەناری دیجلە كە لەناو ئاودابوین و سەری خۆمان بە پوشوپەاڵش داپۆشی بوو بەبێ ئەوەی هیچ دەنگێك یان جواڵنەوەیەك بكەین لەشوێنی خۆمان ماینەوە، ئەو شوێنەی ئێمە خۆمانمان لێحەشاردابوو نزیكی جادە بوو ،یەك لەدوای یەك ماشێن تێدەپەڕی ،زریپۆشی هێزی دوژمن بەردەوام لەوناوەدا هاتوچۆیان بوو ،ئەگەر جواڵنەوەیەكی ناگونجاومان بكردایە و دوژمن هەستی بە بونی ئێمە بكردایە هەموومان شەهید دەبووین ،هیچ خواردنێكمان پێنەبوو ،ئێمە لەگەڵ ئەم جۆرە روداوانــەدا ڕاهاتبوین .من و هەڤاڵ سینان برسێتی چەند ڕۆژەمــان چێشتبوو پێشوتر، بەاڵم بۆ هەڤاڵ هێڤی و شۆڕش دیاردەیەكی تازە بوو ،هەربیرم لەوە دەكــردەوە كە ئایا
Roji_Wilat@yahoo.com
ئەم دوو هەڤاڵەمان بەرامبەر ئەم برسێتیە دەتوانن خۆڕاگربن ،لەوەی چاوەڕوانیم لێدەكرد لەهەردوكیاندا؛ بەڵكو زیاتر بە ئیرادە و خۆراگر بوون ،لەتاقیكردنەوەی بە گەریالبونیان بەپلەی باش سەركەوتنیان بەدەست خستبوو ،ئەی باشە گەریالبوون شەڕێكی ئیرادەیی نییە؟، هەردوكیان توانیان زۆر بەباشی ئەم ئیرادەیە لەخۆیاندا بەرجەستە بكەن. دوای سێیەمین ڕۆژ بڕیارماندا كە لەنیوەی شەودا بەڕێبكەوین ،هێزی دوژمن گرانی خۆیان دابووە سەر (گەلیۆك) ،ئێمەش ئەمەمان بە هەلزانی و لەشوێنەكەی خۆمان دەرچوین ،ئەم جارەیان ئەو گرجوگۆڵیەی پێشوترمان نەبوو؛ چونكە مــاوەی سێ ڕۆژێــك بوو یەك پارو نانمان نەخواردبوو ،سەرەرای ئەم برسێتییە؛ بەاڵم ئێمە سوربوین لەسەر بەهێز راگرتنی ئیرادەمان و بەرەو شوێنی مەبەستی خۆمان كەوتینە ڕێ ،ئەم ڕێگرتنەمان كەم مەترسی بوو ،لەپێشمانەوەدا بۆسە هەبوو ،بەاڵم زۆر ژیرانە توانیمان خۆمان لەو بۆسەیە بەدور بگرین ،جارێكی تر دوژمن ئاواتیان نەهاتەدی و توانیمان خۆمان بگەهێنینە ناوچەی گابار، ئێمە وەك ناولەپی دەستمان شارەزای ئێرە بوین ،بۆئەوەی بەزوترین كات بگەینە الی هەڤااڵنمان پێویستیمان بە ووزەی زیاتر هەبوو، ملماننایە ئەو شوێنەی كە ڕەزی ترێی هەبوو، پڕ بە باوەشمان ترێمان كــردەوە ،ترێیەكی باشمان خوارد و بەڕێ كەوتینەوە. لەئاكامدا گەیشتینە الی هەڤااڵن ،توانیم ئەو بەڵێنەی دابووم بە هەڤاڵ هێڤی بیگەهێنمە جێی خــۆی ،بــەاڵم سێ دەدانــی پێشەوەم لەدەستدابوو؛ چونكە ئەوكاتەی كەوتینە ناو بۆسەی دوژمنەوە خۆم بە گابەردێكدا دابوو و سێ دگانی پێشەوەم شكابوو ،بەس هەڤااڵن هیچیان لێنەیەت ئەگەر سێ دانیشم شكابێت خەم نەبوو ،هەتا عەشقی ئازادی لەدڵمدا بێت دەتوانم بەرگەی هەموو ناخۆشییەك بگرم، بەم بەسەرهاتەوە بۆمدەركەوت ئەو ئیرادەیەی بەشێوازی ژیانی ئاپۆجێتیەوە هاتۆتە دەست ئیرادەیەكی زۆر شكۆمەندە.
ژیاننامەی ئەندامی یەكینەكانی پاراستنی گەل ،شەهید"ئەمیر فاخر ئەنوەر" ،ناسراو بە"گەنجۆ حەسەكە"
شەهید"ئەمیر فاخر ئەنوەر" ،ناسراو بــە"گــەنــجــۆ حــەســەكــە" ،نــاوی دایكی"رازیە"یە و ناوی باوكی"فاخر ئـــــەنـــــوەر"ە و ل ــەدای ــك ــب ــووی ســـــاڵـــــی""1984ی هــەولــێــرە و لـــەبـــەواری""2013دا پەیوەندی بە
بــزاڤــی ئــازادیــخــوازی كوردستان كـــــردووە .بــە پــێ زانــیــاریــەكــان شەهید"گەنجۆ" لـــە""2014/8/14دا لەبەرخۆدانی شەهیدان شەنگاڵدا هاوكات لەگەڵ پێنج هاورێبازیدا دەگاتە پلەی شەهادەت.
چەند دیمەنێك لەمەراسیمی پرسەی شەهید"حسین عەلی خەلەیفە" ،ناسراو بە"ئارام كەركوكی"
Rojî Wilat Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan [Jimarey: 44 ] [Salî: 2014]
گەریالی شەهید"ئەمیر فاخر ناسراو بە"گەنجۆ،"ئەنوەر