Rojiwelat jimare 43

Page 1

‫رۆژی واڵت‬

‫گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات‬ ‫[ساڵی ‪[ ]4‬ژمارەی ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ڕەزەبەر‪ 2714‬کوردی] [نرخ‪ 1500 :‬دينار]‬

‫حەسەن جودی؛‬

‫"لەمێژووی نەوەد ساڵەی حوكمڕانی ئێراقدا"‬

‫جاری یەكەمە كورد ئەوەندە الواز و ئەستۆخوار بەشداری حكومەتی ئێراق بكات‬ ‫غەریب حسۆ؛‬ ‫كاتێك ئێمە بەداعشماندەگووت‬

‫ئەیدریان واردی؛‬

‫تیرۆریست‪ ،‬كەس ئامادەنەبوو‬

‫یەپەگە و یەپەژە باشترین فۆرمی‬

‫پێیان بڵێت تیرۆریست و ناوی‬

‫بەرگریكردنیان نیشانداوە لەدژی داعش‬

‫شۆڕشگیڕیان لێدەكردن‬

‫ئۆجاالن؛‬ ‫رەگەزگەرایی كۆمەڵگا بەالنی كەم بەقەدەر سەرمایەداری‬ ‫جانەوەرێكی كۆمەاڵیەتی مەترسیدارە‬


‫چەند دیمەنێك لەمەراسیمی پرسەی شەهید"ئەمیر فاخر ئەنوەر" ـ هەولێر‬


‫~‬ ‫ساڵی ‪ | 4‬ژماره ‪43‬‬ ‫‪2014/9/15‬‬ ‫‪Rojî Wilat‬‬

‫رۆژی واڵت‬

‫گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات‬ ‫[ساڵی ‪[ ]4‬ژمارەی ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ڕەزەبەر‪ 2714‬کوردی] [نرخ‪ 1500 :‬دينار]‬

‫‪Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan‬‬ ‫]‪[Jimarey: 43 ] [Salî: 2014‬‬

‫حەسەن جودی؛‬

‫"لەمێژووی نەوەد ساڵەی حوكمڕانی ئێراقدا"‬

‫جاری یەكەمە كورد ئەوەندە الواز و ئەستۆخوار بەشداری حكومەتی ئێراق بكات‬ ‫غەریب حسۆ؛‬ ‫كاتێك ئێمە بەداعشماندەگووت‬

‫ئەیدریان واردی؛‬

‫تیرۆریست‪ ،‬كەس ئامادەنەبوو‬

‫یەپەگە و یەپەژە باشترین فۆرمی‬

‫پێیان بڵێت تیرۆریست و ناوی‬

‫بەرگریكردنیان نیشانداوە لەدژی داعش‬

‫شۆڕشگیڕیان لێدەكردن‬

‫ئۆجاالن؛‬ ‫رەگەزگەرایی كۆمەڵگا بەالنی كەم بەقەدەر سەرمایەداری‬

‫گەریالی شەهید"ئامانج حەمید‬ ‫خورشید"‪ ،‬ناسراو بە"ئامەد فیداكار"‬

‫جانەوەرێكی كۆمەاڵیەتی مەترسیدارە‬

‫خاوەنی ئیمتیاز‬

‫کۆمیتەی ڕاگەیاندنی ‪PÇDK‬‬

‫سەروتار‬ ‫راپۆرت‬

‫سەرنووسەر‬

‫پەروین حەسەن مستەفا‬

‫وتار‬

‫بەڕێوەبەری نووسین‬ ‫ئارام کەریم بابان‬

‫دەستەی نووسەران‬ ‫فەهمی محەمەد‬ ‫سۆران حسین‬ ‫ئامینه محەمەد‬ ‫چنوور غەریب‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫دیزاین‬

‫‪ ......2‬ئەم دۆخەی ئێستا دووبارە بوونەوەی"‪"1975‬ە‪ ،‬بەاڵم لەگەل چەند گۆرانكاریەكی بچوك‬

‫‪ ...... 3‬رێی رزگاری لەقەسابخانە كە پەكەكە كردیەوە‬ ‫‪ ...... 33‬جیهان سەرقاڵی رووماڵكردنی ئاپۆئیزمە‬ ‫‪ ...... 12‬ئابوری لەڕوانگەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دیموكراتیەوە‬ ‫‪ ...... 14‬دۆخی باشوور و پەیامی نەتەوەیی پەكەكە‬ ‫‪ ...... 18‬پەكەكە و ئاسۆیەكی نوێ‬ ‫‪ ...... 22‬شەهید گەنجۆ كانیاوی خۆشەویستی و رێز و گەورەیە هەم بۆ شۆڕش و هەمیش بۆ مێژوو‬ ‫‪ ...... 25‬هێزی پاراستنی گەل وەك هێزی نەتەوەی كوردستان‬ ‫‪ ...... 26‬ناردنی داعش و چك بۆ پێشمەرگە‬ ‫‪ ...... 32‬بۆچی كورد لەدانووستان و شەڕی كات شكست دەخوات؟‬ ‫‪ ...... 6‬كاتێك ئێمە بەداعشمان دەگوت تیرۆریست‪ ،‬هەندێك كورد و هێزی دیكە دەیانگوت‬ ‫شۆڕشگێرانی داعش‬ ‫‪ ...... 15‬حەسەن جودی؛ پێویستە كورد لەئاستی ئێراق و خۆرهەاڵتی ناویندا لەفاكتەرەوە ببێتە‬ ‫ئەكتەر‬ ‫‪ ...... 19‬لیوا هیوا عەبدوڵاڵ؛ پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەك لەكەركوك ناكشێتەوە‬ ‫‪ ...... 27‬كەمال میراودەلی؛ حكومەتی هەرێمی كوردستان كەس نازانێت بەڕاستی كێ بەرێوەی‬ ‫دەبات‬

‫كاردۆ عەلیالی‬

‫ژمارەی متامنه‬

‫ژنان‬

‫‪ ...... 41‬ئۆجاالن؛ كۆیالیەتی ژن لەسەردەمی سەرمایەداریدا كۆیالیەتی بازاڕە‬

‫‪446‬‬

‫گەنجان‬

‫‪ ...... 36‬الڤین نورالدین؛ سیاسەتی بەپەموو سەربڕین لەسەرگەنجانی كەركوك بەرێوە دەچێ‬

‫بۆ پەیوەندی گرتن‬

‫بەالغ‬

‫‪ ...... 39‬پارتی چارەسەری؛ پێویستە پەلە بكرێت لەبەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و پێكهێنانی‬ ‫هێزێكی پاراستنی‬

‫‪www.PCDK.org‬‬ ‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬ ‫ناو نیشان‬ ‫کەرکوک‪ ،‬بەرامبەر یانەی وەرزشی کەرکوک‬

‫بیرەوەری كەریال‬

‫‪ ...... 43‬هەڤاڵ لەیال مەكتوبەكەم دەگەهێنیتە كچەكەم وانییە؟‬


‫سەروتار‬

‫‪2‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ئەم دۆخەی ئێستا دووبارە بوونەوەی"‪"1975‬ە‪،‬‬ ‫بەاڵم لەگەل چەند گۆرانكاریەكی بچوك‬

‫شرۆڤه‌ی سیاسی‬ ‫لەو كاتەوە كە ڕێكەوتنامە نێودەوڵەتیەكانی‬ ‫سایكس ـ بیكۆ و لۆزان بەسەر خاك و گەلی‬ ‫كوردستاندا سەپێنراوە تا ڕۆژی ئەمڕۆمان‬ ‫ب��ەردەوام گەلی كوردستان لەناو یاخیبوون‪،‬‬ ‫سەرهڵدان و ش��ۆرش��دا ب��ووە‪ ،‬ب��ەاڵم ئ��ەوەی‬ ‫لەباشووری كوردستاندا وەك قەدەری لێهاتووە‬ ‫و لەماوە و قۆناغی جیاوازدا دووبارە بوونەوەی‬ ‫بەردەوامی مێژو و وانە وەرنەگرتنە‪.‬‬ ‫سەركردایەتی سیاسی كورد لەباشووری كوردستان‬ ‫بەهۆی پێكهاتە چینایەتی ـ كۆمەاڵیەتیەكەی‬ ‫یەكێك لەخەسڵەت و تایبەتمەندییە بنەڕەتیەكەی‬ ‫ب��ڕوا نەبوون و متمانە نەبوونێتی بەخۆی و‬ ‫گەلەكەی‪ ،‬لەم سۆنگەوە‪ ،‬بەدرێژایی مێژووی‬ ‫خۆی ب���ەردەوام لەهێزیك یان چەند هێزێكی‬ ‫دەرەكی گەڕاوە كە گوایە بۆ خۆی بیكات بەپشت‬ ‫و پەنا‪ ،‬تا پاڵپشتی ل ‌ێ بكات و لەكاتی لێقەومان‬ ‫و تەنگانەدا بەرگری لێ بكات!‪.‬‬ ‫لەسایەی ئەم چەمك‪ ،‬لۆژیك و خوێندنەوە‬ ‫چەوت و كورت بینیەوە ب��ەردەوام جوالنەوەی‬ ‫كورد دووچاری هەمان چارەنووس بۆتەوە‪ ،‬هێزە‬ ‫نێودەوڵەتی و هەرێمیەكان مەسەلەی كورد و هێزە‬ ‫سیاسەكانی وەك كارتێك بەكارهێناوە‪ ،‬دوای‬ ‫جێبەجێبوونی مەرامەكانیان و بەدەستهێنانی‬ ‫دەسكەوت و بەرژەوەندیەكانی خۆیان‪ ،‬كوردانیان‬ ‫لەنیوەی رێگا بەجێهێشتووە‪ ،‬بەشی كوردیش‬ ‫بووە بە كۆمەڵكوژی‪ ،‬ناسۆری و دەربەدەری‪.‬‬ ‫لەساڵی"‪ "1992‬تا ئێستا لەباشوور حكومەت و‬ ‫پەرلەمانی هەرێمی كوردستان هەیە‪ ،‬بەتایبەتیش‬ ‫دوای رووخانی رژێمی بەعس واتە یازدە ساڵە‬ ‫دەرفەتێكی مەزن بۆ كورد و هێزە سیاسەكانی‬ ‫رەخ��س��اوە ك��ە لەمیانی ئ��ەزم��وون وەرگ��رت��ن‬ ‫لەڕابردوو‪ ،‬كۆمەڵێك ئامادەكاری بكەن و تەكبیر‬ ‫وەربگرن تا كورد و كوردستانیانی باشوور نەبنە‬ ‫قوربانی لێكدانەوە‪ ،‬هاوسەنگیەكانی ناوچە و‬ ‫بەرژەوەندی زلهێزەكان‪.‬‬ ‫ئەزموونی شكستەكەی" ‪ 1974‬ـ ‪ "1975‬دوێنێ‌‬ ‫بوو كە هێشتا لەبیرەوەری خەڵكی هەرچوارالی‬ ‫كوردستان‪ ،‬بەتایبەتیش لەیادگاری خەڵكی‬

‫ب��اش��ووری ك��وردس��ت��ان��دا زی��ن��دووە ك��ە چۆن‬ ‫ئەمریكا و ئێران بزووتنەوەی كوردی لەپێناو‬ ‫بەرژەوەندیەكانی خ��ۆی بەكارهێنا و دوای‬ ‫بەرجەستەبوونی رێكەوتننامەی جەزائیر چۆن‬ ‫كۆتایی بە یەكێك لەگەورەترین جواڵنەوەكانی‬ ‫باشووری كوردستان هێنرا‪.‬‬ ‫سەركردایەتی سیاسی كورد ئەوجارەش هەمان‬ ‫قەوانی لێدایەوە و ئەزموونی جارانی دووبارە‬ ‫كردەوە‪ .‬دیسان خۆرئاوا بەگشتی بەتایبەتیش‬ ‫واڵت��ە یەگرتووەكانی ئەمریكای بەپاڵپشت و‬ ‫ئاغای گەورە دان��را‪ ،‬بەالم ئەو جارە لەجیاتی‬ ‫ئێران‪ ،‬توركیا وەك پاڵپشتە ئیقلیمەكە بینرا و‬ ‫تەنانەت سەركردایەتی‪ ،‬ڕاوێژكار و میدیاكارانی‬ ‫پارتی بەهاوپەیمانی ستراتیژی ناویان دەبرد‪.‬‬ ‫ئەم دۆخەی ئێستا لەباشوری كوردستان ڕویداوە‪،‬‬ ‫دووبارە بوونەوەی هەمان شكستەكەی"‪"1975‬‬ ‫خۆیەتی‪ ،‬بەاڵم لەگەل چەند گۆرانكاریەكی بچوك‪.‬‬ ‫ئەو دەرئەنجامەی دەركەوتوە مانای تێكشكانی‬ ‫گەلی ك��ورد و دۆزەك��ەی نیە؛ بەڵكو ئەوەی‬ ‫ئیفالسی ك��ردوە و مایەپووچ بووە سیاسەتی‬ ‫وابەستەیی‪ ،‬ك��ورت بینینی و وەهمیەكانی‬ ‫سەركردایەتی سیاسی كورد لەباشور كوردستان‬ ‫بەگشتی‪ ،‬بەتایبەتیش هێزە دەسەاڵتدارەكان و‬ ‫خودی پارتییە كە زۆربەی زۆری جومگەكانی‬ ‫دەسەاڵت و بریاردانی بۆ خۆی قۆرخ كردووە‪.‬‬ ‫سیاسەتی پارتی بوو كە توركیای بە دۆست و‬ ‫هاوپەیمانی ستراتیژی دادەنا‪ ،‬هەموو خێر و بێری‬ ‫باشوری كوردستانی پێشكەشكرد و لەڕێگایەوە‬ ‫توركیا بارە خوار و كەوتوەكوی ئابوری خۆی‬ ‫ڕاستكردەوە‪ ،‬چاوچنۆكی و خەونە لەمێژینەكانی‬ ‫عوسمانی نوێشی ب��ۆ زی��ن��دوو ك��ردن��ەوە‪،‬‬ ‫سەركردایەتی پارتی لەسیاسەتە وەهمیەكانی‬ ‫تا ئەو ڕادەیە رۆشت خەونی"دەوڵەتی كوردی"‪،‬‬ ‫لەسەر بەڵێنەكانی دەوڵەتی توركیا بنیاد بنێت!!‪.‬‬ ‫كاتێك هەڕەشە و مەترسییەكانی چەتەكانی‬ ‫ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش یەخەی كوردی گرد‪،‬‬ ‫وێڕای ئەوەی توركیا چەند بنكەیەكی سەربازی‬ ‫و هێزێكی تۆكمەی لەبادینان جێگیرە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نەك تەنیا هێزی لەبەرژەوەندی كورد نەجوالند؛‬ ‫بەڵكو بەلێدوانێكش پشتگیری لەكورد نەكرد‪،‬‬ ‫تەنانەت پشتگیری و هاوكارییەكانی خۆی بۆ‬ ‫تیرۆرستانی داعش درێژە پێدا‪ .‬ئەوەش بۆ خۆی‬ ‫بەالیەك ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەتی توركی‬ ‫ئاشكراتر كرد كە مامەڵەی لەگەڵ باشوری‬ ‫كوردستان و سەركردایەتی پارتی پراگماتیست‬

‫و بەرژەوەندیپەرستانەیە و تەنیا خواستویەتی‬ ‫كوردان بۆ خۆی بەكاربێنێت‪ .‬لەالیەكی دیكەیش‬ ‫فەشەلی دبلۆماسیەتی نەوتی هەرێم و پارتییە‬ ‫كە لەبەرژەوەندی گیرفانی كەسانێكی دیاریكراودا‬ ‫بوو‪.‬‬ ‫ئەمرۆ وەك دەرەنجامێكی شكستە سەربازی ـ‬ ‫سیاسی ـ ئاسایشی ـ دبلۆماسی و ئابووریەكەی‬ ‫دەسەاڵتی باشوری كوردستان پێگەی كوردانی‬ ‫باشوور لەئێراق الوازبووە‪ ،‬هەربۆیەش لەمەسەلەی‬ ‫پێكهێنانی حكومەتدا بێڕێزیەكی گ��ەورەی‬ ‫بەرامبەركرا و هیچ حیسابێكیان بۆی نەكرد‪،‬‬ ‫ئەمریكاش كە یەكێك لەمەبەستە سەرەكیەكانی‬ ‫دروستكردنەوەی هاوسەنگی نێوان سونە و‬ ‫شیعە بوو تارۆڵی ئێران كەمتر و ڕۆڵی خۆی‬ ‫زیاتر بكات‪ ،‬دوای بەدەستهێنانی ئەوئامانجەی و‬ ‫بەكارهێنانی كورد وەك ئامرازێك‪ ،‬بەتایبەتیش‬ ‫دوای هاواری سەركردایەتی پارتی بۆ ئەمریكا تا‬ ‫لەوشكستە ڕزگاری بكات كە لەبوارە جیاوازەكان‬ ‫دووچاری هات‪ ،‬ئیتر سەركردایەتی سیاسی كورد‬ ‫لەباشوور تەواو خۆی كرد بەدیلی داخ��وازی و‬ ‫داواكاری هێزە نێودەوڵەتیەكان و بەتەواوی ڕۆڵی‬ ‫زێڕەڤانی بەرژەوەندیەكانیان و ئامراز دەبینێت ‪.‬‬ ‫لەبەرئەوەی ك��وردان��ی خ��ۆرئ��اوای كوردستان‬ ‫سیاسەتێكی پێچەوانەی ئەمەیان پەیڕەو كرد‬ ‫ئەمڕۆ لەهەموو بوارەكان سەركەوتوو و لەسەر‬ ‫پێیانن‪ ،‬هێزێكن و حیسابیان بۆ دەكرێت؛ چونكە‬ ‫الیەنی سەركەوتوو و خاوەن هێز گوێی لێدەگیرێت‪،‬‬ ‫پێگەی رەچ��او دەكرێت و لەلێكدانەوەكاندا‬ ‫دەبینرێت‪ ،‬نەك ئەوالیەنەی ژێركەوێت‪ ،‬هاواری‬ ‫بۆ هێزە دەرەكیەكان بەرزبكاتەوە‪.‬‬ ‫دیسان درەنگ نیە بۆ راستكردنەوەی ئەوبارە‬ ‫خوارەی دەسەاڵتداران و سەركردایەتی سیاسی‬ ‫باشوری كوردستان‪ ،‬باشترین ڕێگا گەرانەوەیە بۆ‬ ‫یەكڕیزی و یەكدەنگی و كاری هاوبەش لەگەڵ‬ ‫هێزە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان كە نەك‬ ‫بەدروشم و قسە؛ بەڵكو ئەمڕۆ بەكردار بەرگری‬ ‫لەخاك و گەلی باشوری كوردستان دەك��ەن‪،‬‬ ‫لەشنگاڵ ت��ا دەگ��ات��ە مەخمور و كەركوك‬ ‫لەسەنگەری پێشەوەی شەڕی دژە تیرۆردان‪ .‬بۆ‬ ‫بەرجەستەكردنی ئەو ڕاستیەش پێویستە سەرەتا‬ ‫دەستبەرداری ئەو سیاسەتە چەوتەی ئێستا بن‬ ‫كە زیان بەبەرژەوەندی و دۆزی گەل دەگەیەنێ‪،‬‬ ‫كە ئەویش چەواشەكردنی ڕاستیەكان و كاركردنە‬ ‫بەنەفەسێك كە خزمەت بەپیالن و مەرامی‬ ‫نەیارانی كورد و كوردستان دەكات‪.‬‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪3‬‬

‫راپۆرت‬

‫هەفتەكانی كارەساتی ئێزدیەكان‬

‫ڕێی ڕزگاری لەقەسابخانە كە پەكەكە كردیەوە‬

‫نایف كریت؛ یازدە رۆژمان تێپەراند‪ ،‬بەاڵم منداڵەكان وەك گەالی ‪ ...‬پایز دەوەرین و‬ ‫بەسەر رێی بەردین بە پێی خاوس دەرۆیشتن‪ ،‬زۆرێك خەوتن چیدی بەئاگا نەهاتنەوە‬ ‫هادی خەلەف؛ ئێمە هەزاران ساڵە لێرەین‪ ،‬ناتوانین واڵتێكی تر بۆ خۆمان دروستبكەین‪،‬‬ ‫كارەساتێكی گەورەیە ئەگەر ئەوەی بۆمان نەخشە كێشراوە بەدەستی خۆمان تەواوی‬ ‫كەین‪ ،‬كارەساتە ئەگەر كۆچ بكەین و رادەستی ئەو سوپایە بین كە لەتاریكاییەكانی بیابانەوە‬ ‫هاتوون‬ ‫ن‪ :‬سامان نوح ـ و‪ :‬نەجیبە قەرەداغی‬ ‫لەخاڵی دوایی كە بەرەی رۆژئاوای چیای شەنگال لەو بیابانە جیادەكاتەوە و‬ ‫چەكدارانی داعش دەستیان بەسەردا گرتووە‪ ،‬چەكدارە كوردەكان مۆڵبوون‪ ،‬لەوێدا‬ ‫"خەجۆ ئیسماعیل" دانیشتووە‪ .‬تەمەنی حەفتا زیاترە‪ ،‬چاوەرێی بارهەڵگرێكە كە‬ ‫بیگوێزیتەوە بۆ ناو سنوری سوریا‪ .‬خەجۆ كاتێ كە بە دەستێكی لەرزۆكەوە چاوی‬ ‫دەسڕێ دەڵێ‪“:‬جارێكی تر ڕزگاربوانێك هەن كە رۆحی خەلكی ئێزیدی ببنە رۆژی‬ ‫قیامەت"‪ ،‬بەاڵم كوڕە سی سااڵنەكەی "میسر خدر" كەمتر گەشبینە و وەها ئەو‬ ‫دیمەنە كارەساتبارە كورت دەكاتەوە كە بەسەر باوەڕمەندانی ئێزدیدا هاتووە لەئێراق‬ ‫لەژێر دەستی دەوڵەتی ئیسالمیدا‪“:‬ڕیسوا بووین بەدەست ئەوانەی كە دەبوو ئێمەی‬ ‫بپاراستایە‪ ،‬كشانەوە و بەجێیان هێشتین ڕووبەڕووی الفاو ببینەوە بە تەنیا ‪...‬‬ ‫ڕۆلەی ئەو عەشیرەتانە خیانەتیان لێكردین كە واماندەزانی برامانن"‪.‬‬ ‫خدر كەمێكی مابوو توشی ڕوخان بێ لەكاتی گێرانەوەی ئەو نەهامەتیە توشی‬ ‫هاواڵتیانیان بووە “‪ ٣٠٠‬هەزار ئیزدیان دووچار تەڵەیەك كردەوە كە پێی ئەم گەلە‬ ‫پێشتر پێی نەدەزانی‪ ،‬گوندەكانمان بووە قەسابخانە‪ ،‬لەهەموو الیەكەوە گەمارۆیان‬ ‫داین و داوای كەلە و شەرەفیان كردین‪ ،‬جگە لەم چیا سەختانە شتێكی ترمان‬

‫شك نەبرد"‪ .‬چیای شەنگال تاكە پەناگەی رزگاربونیان بوو لەمردن و لەترسی‬ ‫چەكدارانی دەوڵەت و قورتار بوون لە “تاالنی“ كە چەندین جار دووچاری شارۆچكە‬ ‫و گوندە ئێزدیەكان بوو و خەڵكەكەی بە“پەرستنی شەیتان“تۆمەتباركراون و دوای‬ ‫ئەوەی كە بە كۆمەڵ لەالیەن چەكدارانەوە بە جێبەجێكردنی فەرمان كۆمەلكوژكران‪،‬‬ ‫لەمەزارگەی ناوچە و گوندەكانیان نێژران‪ ،‬ئەو چەكدارانەی كە هەرچیان كەوتە‬ ‫بەردەست لەناویان برد‪ ،‬هەر ژنێكیان ئارەزوویان كرد كۆیلە كرد‪ ،‬ئەوەش بە‬ ‫شایەتحالی ئەو دەیان كەسەی لەمردن ڕزگاریان بوو‪ ،‬بەاڵم ئەو چیا سەختەی بە‬ ‫درێژایی "‪"٧٥‬كم پێشوازی زیاتر لە "‪ "٣٠‬هەزار خێزانی كرد‪ ،‬ئەشكەوت و ڕارەوەكانی‬ ‫بووە جێی مردن و توینێتی سەدان هەڵهاتوو لەسوپای دەوڵەتی خەالفەت كە بڕیاری‬ ‫لەناوبردنی گەلێكیدا لەسەر ئەو خاكەی نیشتمانی هەزاران ساڵی بوو‪.‬‬ ‫لەناوبردن لەدوای ڕوخان‬ ‫ئەوانە هەمووی لەماوەی چەند كاتژمیرێكدا ڕوویدا‪ ،‬هێزەكانی پێشمەرگەی كورد‬ ‫وازی لەپێگەكانی هێنا دوای ئەوەی لەالیەن سەركردەكانیانەوە فەرمانی كشانەوەیان‬ ‫بۆ هات لەو شەڕەی كە نابەرابەر بوو لەگەڵ ئەو سەدان چەكدارەی دەولەتی‬


‫راپۆرت‬

‫‪4‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫ئیسالمی كە پڕچەك بوو بەو چەكانەی لە "‪ "١٠‬حوزەیراندا لەموسڵ دەستیان‬ ‫بەسەردا گرت وەك غەنیمە كاتێ كە سوپای ئێراق لەدوای خۆی بەجێی هێشت‪.‬‬ ‫وەحید خەلیلی كە ئێزدیە و خۆشی بەشداری لەشەڕ كردووە دەلێ‪“:‬لەدوای نیوەشەو‬ ‫خۆمان بە تەنیا بینیەوە لەناو شەڕدا‪ ،‬پێشمەرگە كشابونەوە بێ ئەوەی پێمان بلێن‪.‬‬ ‫لەسیبا شیخ خدر و گرێ زرك باشوری شەنگال بۆ ماوەی چوار كاتژمێر شەڕمان‬ ‫كرد‪ ،‬بەاڵم هەموو شتێك ڕوخا كاتێ جبەخانەمان تەواو بوو و دوای ئەوەی كە‬ ‫ماڵەكانیان بە هاوەن بۆردومان كردین‪ ،‬ناچار بوین كە جێگەكانمان چۆڵ كەین بۆ‬ ‫ڕزگاركردنی خێزانەكانمان‪.‬‬ ‫بەرپرسانی هێزەكانی“پاراستنی گەل“ی كورد لەسوریا جەخت لەسەر ئەوە‬ ‫دەكەنەوە كە "‪ "٧٠٠‬پێشمەرگە كشاونەتەوە لەبارەگاكانیان لەڕەبیعە و دەوروبەری‬ ‫شەنگال و پەنایان بەرووی سوریا بردوو لەتلكۆچەر و ناوچەكانیتر‪ .‬ئەو چیرۆكە یەك‬ ‫دەگرێتەوە لەگەڵ ئەوەی كە ئاوارە ئێزدیەكان دەیگێڕنەوە و ئەو دیمەنە ڤیدیۆییانەی‬ ‫كە چەكدارە كوردەكان سنوری ئێراق ‪ -‬سوریا دەبڕن بە ئۆتۆمبێلەكانیان لەگەڵ‬ ‫ئەوەی كە خەڵكەكە بانگیان دەكەن كە نەكێشنەوە و درێژە بەشەڕ بدەن‪.‬‬ ‫لەو سەروبەندی ڕوخان و ئاوارەبونی دەیان هەزار خەڵكە ترساوە بۆ چیاكان‪ ،‬شەڕ‬ ‫مەحاڵ بوو دەیان چەكدار لەسەر چیاكان مۆڵیاندا بۆ ڕێگرتن لەچەكدارانی دەوڵەتی‬ ‫ئیسالمی بەرەو چیاكە‪ ،‬لەكاتێكدا كە ڕاڕەوەكانی داپۆشرابوو بەو ئاوارە شەكەتانەی‬ ‫كە توانی هەڵهاتیان هەبوو‪.‬‬ ‫خەلیل بەردەوام دەبێ و دەڵێ‪“:‬لەبەرەبەیانیدا ڕووناهی ئۆتۆمبێلمان بینی كە چەكی‬ ‫مامناوەندی هەڵگرت و دێتە ناو شەنگاڵەوە‪ ،‬دەیانیان كەوتنە سەر ڕێی كاروانێكی‬ ‫درێژ‪ ،‬ئەوانە هەرچیان بكەوتایە بەردەست لەئێزدی و شیعە دەیانكوشت‪ ،‬پاش چەند‬ ‫سەعات هەموو چەكە جێماوەكانیان گواستەوە و هەموو شتێكی بەنرخیان تااڵنكرد‬ ‫و گواستیانەوە تەلەعفەر و موسڵ‪.‬‬ ‫دوو رۆژ تااڵنی بەردەوام بوو ئەوەش هەستێكی وای دروستدەكرد كە دەوڵەتی‬ ‫ئیسالمی نیازی مانەوەی نیە لەو شارە؛ بەڵكو نەخشە بۆ بەجێ هێشتن دەكێشێ‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوەش پەیوەست بە جوڵەی پێشمەرگە بۆ گەڕاننەوەی شارەكە “ئەوەی كە‬ ‫هەرگیز ڕووی نەدەدا"‪.‬‬ ‫هەڵهاتن لەمەرگەوە بۆ مەرگ‬ ‫هەڵهاتنی بەكۆمەڵی خەڵكی شار لەترسی دەستبەسەراگرتنی‪ ،‬هیچ دەرفەتێكی بۆ‬ ‫بیركردنەوە نەهێشت كە هەندێ پێویستی بۆ ئاوارەكان هەڵگرتن لەكاتی دەرچوونیان‬ ‫لەشارەكە بۆ جێیەكی ئارام‪ ،‬زۆربەیان دركیان بەوە نەكردبوو كە ئەو چیایانە‬ ‫خواردن و ئاوی لێنیە‪ .‬دەخیل كریت دەلێ‪“:‬لەژێر هەڕەشەی مەرگدا بیرمان لەهیچ‬ ‫شتێك نەكردەوە جگە لەڕزگاركردنی ڕۆحمان‪ ،‬هەموو شتێكمان بیر كرد‪ ،‬بەالم دوای‬ ‫چەند سەعات زانیمان لەمەرگەوە بۆ مەرگ هەڵهاتوین"‪.‬‬ ‫وەسی عیدو لەگەل خێزانەكەی لەتلعزێرەوە هەڵهاتبوو بەر لەچەند خولێك‬ ‫لەداگیركردنی و پێنج رۆژ لەڕی دایە بەر لەوەی بگاتە سوریا‪ ،‬دەلێ‪":‬بۆردومان‬ ‫لەسەر سەرمان بوو كەس بیری لەهەڵگرتنی بوتڵێك ئاو یان تۆزێ ئارد و برنج‬ ‫نەكردەوە‪ .‬رۆژی یەكەم نان تەواو بوو سێ رۆژ بێ خواردن بووین‪ ،‬مەرگ نزیكترین‬ ‫بوو لێمانەوە"‪.‬‬ ‫رۆژی یەكەم هەستی ناكۆك تێكەڵ بە یەك ببوون‪ ،‬زەندەق چوون لەمردن‪،‬‬ ‫سەروسوڕمان لەزەبەالحی ڕوداوەكە‪ ،‬ترس لەوەی دێ‪ ،‬پرسیارگەلێكی بێ وەاڵم‬ ‫دەباری‪ ،‬ئەمە چۆن ڕوویدا؟ كێ لەشار مایەوە؟ چ خێزانێك ڕزگاریان نەبوو؟‪،‬‬ ‫یاسر نەواف كە خۆشی چاالكێكی مەدەنی ئێزدیە دەلی‪":‬هەندێ هێزی پێشمەرگە‬ ‫تۆمەتبار دەكەن كە فرۆشتویانن بە داعش"‪.‬‬ ‫رۆژی دواتر توڕەیی باڵو بۆوەوە لەهەواڵی كوشتنی بەكۆمەڵ و ڕفاندنی ژنان لەگەڵ‬ ‫دركی ئاوارەكان بە هەڕەشەی مردن لەبرسان و تینوویتی و پێشمەرگەش هەموو‬ ‫ناوچەكەی بەجهێشت بۆ دەستی داعش كە هەموو چیای شەنگالی گەمارۆداوە‪.‬‬ ‫لەگەڵ تێپەڕبوونی چەند سەعات بێدەروكەوتنی “فریاد رەسێك “و ڕاوەستانی‬ ‫ئامێری تەلەفۆن خێزانەكان بەشێوەی گروپ دابەش دەبوون بەنێو الڕێی جوگرافیا‬ ‫چیاییەكەدا بۆ سێبەرێك و دروستكردنی دەرفەتگەلێك كە وا ئاوارەكان بكات كە رێ‬ ‫بەمەرگ بگرن لەكەشێكدا لەڕۆژدا "‪ "٤٥‬پلەی سەدەی تێدەپەڕاند‪.‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫هەندێك بەدوای ئاودا دەگەڕان لەماشێنی ئەو ئۆتۆمبێلە شكاوانەی لەالڕێی‬ ‫چیاكاندا بەجێ مابوون و هەندێكیش بە دوای بیردا دەگەڕان كە چەندین ساڵ بوو‬ ‫بەكار نەدەهاتن‪ .‬ئەو كاروانە مەڕومااڵتەی گەیشت لەئێوارەی یەكەمدا سەربڕان و‬ ‫گۆشتەكانیان خوارد و لەدەستكەوتنی داردا گۆشتەكەیان برژاند‪ ،‬لەڕۆژانی دواتر‬ ‫گەنمیان ورد دەكرد و لەگەڵ ئاو دەیاندایە مندالەكانیان بۆ شكاندنی برسێتی‬ ‫منداڵەكانیان‪.‬‬ ‫ڕوستم رمبوسی كە مامۆستای سەرەتاییە "‪ "٢٦‬سەعات بە پێ لەگەل برا‬ ‫بچوكەكەی و هاوسەرەكەی و كچەكەی بە پێی رۆیشتن بۆ گەیشتن بە گوندێك‪ ،‬ئەو‬ ‫دەلێ‪":‬هەڕەشەمان لەسەر بوو لەالیەن دەوریەی چەكدارەكانەوە‪ ،‬حەوت تەرممان‬ ‫لەرێگاكەماندا بینی كە لەسەر رێ كەوتبون"‪.‬‬ ‫لەشەوی یەكەمدا كە چنگەكوڕێ شەكەت و ماندوو گەیشتینە جێگەیەك‪ ،‬زانیمان‬ ‫زەویەكە بە خێزانیتر ڕاخراوە‪ ،‬چەند نزیك دەبوینەوە دەمازانی كە بەدرێژایی چیاكە‬ ‫خەڵك كەوتووە جا نەماندەزانی خەوتوون یان ژیانیان لەدەستداوە‪ ،‬لەتەنیشت‬ ‫خێزانێك پاڵكەوت و پاشان بە كۆكردنەوەی چیلكە و چەوال ئاگرمان كردەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەسەعاتەكانی درەنگی شەودا گریانی منداڵ لەبرسا و توینیتیدا بێدەنگی دەشكاند‬ ‫و هەموو ئاوڕیان دەدایەوە"‪.‬‬ ‫ڕەمبوسی دەیگوت‪":‬لەبەرەبەیانی پێنچ رۆژدا‪ ،‬كچە مامەكەم بینیەوە‪ ،‬منداڵە یەك‬ ‫سااڵنەكەی خستبووە سەردەستی و بە كوڵ دەگریا‪ ،‬هەناسەی بڕا بوو‪ .‬چەند‬ ‫سەعاتێكی تر ڕازیمان كرد كە بینێژین لەنێو بەردەاڵندا‪ ،‬لەبەر ئەوەی كەسێك‬ ‫نەبوو كە بتوانێ قەبرێك هەڵكەنێ"‪ .‬لەڕۆژانی دواتردا ئاوارەكان چاوەڕێ بوون‬ ‫كە هەواڵێك بوو لەسەر كردنەوەی رێیەك بۆ ڕزگاربوون و ئەو فرۆكانەی كە‬ ‫چاوەریێ فریاگوزاریان بوون‪ ،‬چیرۆكەكانیان قەتیس مابوو لەو جێیانەی كە ئاویان‬ ‫دەستبكەوێ‪ ،‬لەسەر ئەندامانی خێزانە ونەكان و ژمارەی كوژراوەكان لەچیا‪ .‬دوای‬ ‫شەكەتبونێكی زۆر و ماندووبونێك كە ناتوانن رێ بكەن‪ ،‬زۆرێك لەپیر و منداڵەكانی‬ ‫وا لێكرد كە خۆیان بەمردن بسپێرن‪.‬‬ ‫بەپێی سەرچاوە پەرلەمانی و ئەوی دیكە راگەیاندنەكان لەسێ رۆژی یەكەمی لەنێو‬ ‫ئاوارەكانی چیاكاندا ئامارەكان ئاماژەیان بەمردنی نزیكەی "‪ "٤٠‬منداڵ و "‪ "٢٧‬پیر‬ ‫دەكرد بە هۆی كەمی ئاوی خواردنەوە و دەرمان‪ .‬لەرۆژیتردا ژمارەكە بەرز بویەوە‪،‬‬ ‫شەڕڤانێكی ئێزدی نزیك لەمەرقەدی شەرفەدینی پیرۆز لەنزیك چیای شەنگال‬ ‫مەزندەی كرد كە سەدان كەس نێژراون‪ .‬ئەو دەلێ‪":‬كە بەڕێگاكاندا دەرۆشتی‬ ‫جەستەی مردوو دەدی كە بەردی لەسەر هەڵچنراوە‪ ،‬لەژمارە نایەن‪ ،‬خێزانێك‬ ‫نابینی كە منداڵێك یان پیرێكی لەدەست نەدابێ"‪.‬‬ ‫لەچاوەڕێی فرۆكەكاندا‬ ‫بەر لەكۆتایی هەفتەی یەكەمی كەوتنی شەنگال‪ ،‬لەگەل زیادبونی هەواڵی گەیشتنی‬ ‫فرۆكەكانی ئێراق و هێنانی خواردن و ئاو ئاوارەكان بەرگریان لەبەرامبەر مردن زیادی‬ ‫كرد‪ .‬نایف كریت دەلێ‪":‬ئەوە هیوای گەشانەوە‪ ،‬شەش رۆژ چاوەرێ فریاگوزاری‬ ‫بووین‪ ،‬زۆر كەس مردن‪ ،‬بەاڵم من لەگەڵ خێزانەكەم ڕزگاربوین‪ ،‬سەدان مەتر‬ ‫رامدەكرد بە دوای ئەو شتانەی كە فرۆكەكان فڕیاندەدا لەدوورەوە‪ ،‬ئیشارەتمان‬ ‫بۆ دەكردن و بە دوایدا دەچوین بۆ هەر الیەك‪ ،‬ئەو خواردنانە خراپ دەبوون كە‬ ‫دەكەوتنە خوارەوە‪ ،‬بەاڵم ژیانی هەزارانی ڕزگاركرد"‪.‬‬ ‫كریت هاتنی فرۆكەكان و بڕیاری ئەمریكای بۆ دەستوەردان بە پەتی دوایی ڕزگاری‬ ‫دەزانی"یازدە رۆژمان تێپەراند‪ ،‬بەاڵم منداڵەكان وەك گەالی ‪ ...‬پایز دەوەرین‬ ‫و بەسەر رێی بەردین بە پێی خاوس دەرۆیشتن‪ ،‬زۆرێك خەوتن چیدی بەئاگا‬ ‫نەهاتنەوە"‪.‬‬ ‫كردنەوەی ڕێی نەجاتبوون‬ ‫دوای حەوت رۆژ لەدەستبەسەرداگرتنی دەولەتی ئیسالمی (داعش) بەسەر چیای‬ ‫شەنگال چەكدارانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان ڕاڕەوێكی چەند كیلۆمەتریان‬ ‫لەڕۆژئاوای شەنگال بەرەو سنوری سوریا كردەوە و توانیان زیاتر لە "‪ "١٠٠‬هەزار‬ ‫ئیزدی ڕزگار بكەن‪.‬‬ ‫سەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی پەیەدە"ساڵح موسلیم" دەڵێت‪":‬دوای كردنەوەی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪5‬‬

‫راپۆرت‬

‫خەجۆ ئیسماعیل؛ جارێكی تر ڕزگاربوانێك هەن كە رۆحی خەلكی ئێزیدی ببنە‬ ‫رۆژی قیامەت‬ ‫میسر خدر؛ ڕیسوا بووین بەدەست ئەوانەی كە دەبوو ئێمەی بپاراستایە‪ ،‬كشانەوە و‬ ‫بەجێیان هێشتین ڕووبەڕووی الفاو ببینەوە بە تەنیا ‪ ...‬ڕۆلەی ئەو عەشیرەتانە خیانەتیان‬ ‫لێكردین كە واماندەزانی برامانن‬ ‫دەخیل كریت؛ لەژێر هەڕەشەی مەرگدا بیرمان لەهیچ شتێك نەكردەوە جگە لەڕزگاركردنی‬ ‫ڕۆحمان‪ ،‬هەموو شتێكمان بیر كرد‪ ،‬بەالم دوای چەند سەعات زانیمان لەمەرگەوە بۆ مەرگ‬ ‫هەڵهاتوین‬ ‫كەمتر لەحەفتەیەك لەو ڕاڕەوە لەنۆی ئابدا دەتوانین بلێین كە "‪ "١٠٠‬هەزار كەس‬ ‫هاتونەتە ناو سوریا‪ ،‬زۆرێك لەوانە لەرێی فیشخابورەوە چونەوە ناو ئێراق‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دووازدە هەزار كەس لەكامپێك لەناو سوریا جێگیر كران"‪ .‬موسلیم لە "‪ "١٢‬ئابدا‬ ‫جەختی كردەوە كە"رۆژانە ئاوارە دێن‪ ،‬هەزارانیش هەن كە قەتیس ماون لەچیاكاندا"‪.‬‬ ‫خدر دوملی چاالكی ئیزدی هەمان زانیاری پشتراستكردەوە و وتی‪":‬هەزارانی تر‬ ‫هەن كە چاوەرێی ڕزگاركردنیانن‪ ،‬ژمارەیان نازانرێ‪ ،‬هەندێك لەوانە ناتوانن بڕۆن‪،‬‬ ‫هەندێكیان نەخۆش و پەكەوتەن‪ ،‬هەندێ لەوانە نایانەوێ بگەرێنەوە و دەیانەوێ‬ ‫بمێننەوە و پەیوەندی بكەن و دەیان چەكداری ئێزدی كە بەچەك ڕووبەڕووی‬ ‫چەكدارانی داعش دەبنەوە و رێ لەنزیك بونەوەیان لەمەرقەدی شەرفەدینی پیرۆز‬ ‫دەگرن"‪.‬‬ ‫لەگەڵ ڕزگاری زیاتر لە "‪ "١٥٠‬هەزار كەس لەڕێی كردنەوەی ئەو ڕارەوە دوای قەتیس‬ ‫مانیان لەتەڵەیەكی گەورە بۆ ماوەی دوو هەفتە و دوای ئەوەی كە شارەكانیان بووە‬ ‫قەسابخانەیەكی گەورە‪ ،‬پارێزەر هادی خەلەف كە بڕیاری داوە لەچیا بمێنیتەوە‬ ‫دەترسێ‪":‬ئەو ڕێیە ببێتە سەرەتای كۆتایی ئێزدیەكان لەسەر خاكەكەیان و سەرەتای‬ ‫كاروانێكی ئازەربەخشی دڕێژە بەرەو نادیاری"‪.‬‬

‫خەلەف لەكاتێكدا چەكەكەی لەدەستیدایە دەلێ‪":‬ئێمە هەزاران ساڵە لێرەین‪،‬‬ ‫ناتوانین واڵتێكی تر بۆ خۆمان دروستبكەین‪ ،‬كارەساتێكی گەورەیە ئەگەر ئەوەی‬ ‫بۆمان نەخشە كێشراوە بەدەستی خۆمان تەواوی كەین‪ ،‬كارەساتە ئەگەر كۆچ بكەین‬ ‫و رادەستی ئەو سوپایە بین كە لەتاریكاییەكانی بیابانەوە هاتوون"‪ ،‬بەاڵم دەنگی‬ ‫خەلەف نزیكەی نابیسترێ لەنێو ئەو ترسەی كە چەكدارانی دەوڵەتی خەالفەت و‬ ‫هاوكێشەی یان مردن یان كۆچ بەسەر شەنگاڵدا و بیابانی دەوروبەریدا سەپاندویەتی‬ ‫كە دزەكردنی ئاسانە لەڕێی چەكدارانی سەدان عەشیرەتی عەرەبی هاوكاری‬ ‫دەوڵەتی ئیسالمی لەچاوچنۆكی بۆ غەنیمەی ئەو شەڕانە‪ ،‬لەنەبونی هاوپشتی چەك‬ ‫بۆ ئیزدییەكان لەالیەن هەرێمی كوردستانەوە"‪.‬‬

‫لێكۆڵەوەر ساری قادر دیمەنەكە وەها كورت دەكاتەوە‪":‬شەنگاڵ بە تەنیا‬ ‫هێڵرایەوە ڕووبەڕووی ئەو دڕندە برسیانە بێتەوە كە هەرچی بكەوێتە‬ ‫بەردەستی قوتی دەدات‪ .‬ئەم دڕندانە رۆژانە ژمارە و هێزیان زیاد‬ ‫دەكات‪ ،‬هەڕەشەیە بۆ هەموو ناوچەكە‪ ،‬ئیتر گەمارۆدان و كاری‬ ‫تاكەكەسی بێهودیە بۆ لەناوبردنیان"‪ .‬ئەم لێكۆڵینەوەیە بە هاوكاری‬ ‫تۆڕی رۆژنامەوانی مەیدانی ئێراق“نیریچ “كراوە‪.‬‬


‫چاوپێكەوتن ‪6‬‬ ‫غەریب حسۆ؛‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫لەسوریا سێ هێز هەن‪ ،‬رژێم و داعش و كورد‬

‫كاتێك ئێمە بەداعشمان دەگوت تیرۆریست‪ ،‬هەندێك كورد و هێزی دیكە دەیانگوت شۆڕشگێرانی داعش‬

‫ن�����وێ�����ن�����ەری پ������ارت������ی ی���ەك���ێ���ت���ی‬ ‫دیموكراتی"پەیەدە"‪ ،‬لەباشوری كوردستان‪،‬‬ ‫ل��ەچ��اوپ��ێ��ك��ەوت��ن��ێ��ك��ی"رۆژی واڵت"دا‬ ‫دەڵێ‪":‬بەدەست خستنی جەزعا لەالیەن‬ ‫داع��ش��ەوە بەدەستخستنی شەنگال‪،‬‬ ‫رەبیعە و زوم��م��ارە‪ .‬ئ��ەو ب��ەرخ��ۆدان و‬ ‫ب��ەرەن��گ��ارب��وون��ەوەی شەنگاڵ و جەزعا‬ ‫بوونە تەواوكەری یەكتر و گەلەكەمان‬ ‫لەباشووری كوردستان خەریكی یارمەتی‬ ‫كۆكردنەوە و بەهاناوە چوونی ئاوارەكانن‪،‬‬ ‫هیوادارین كە پارتەكان پێشەنگی ئەم‬ ‫ئەركە ب��ن"‪ ،‬هاوكات غەریب ئەوەشی‬ ‫ووت‪":‬ه��ەر هاوپەیمانیەك دژ بەداعش‬ ‫بەبێ ك���وردان لەسوریا سەرناگرێت و‬ ‫پێویستە گەرەنتیش بدرێتە كوردان"‪.‬‬

‫ئا‪ /‬رۆژی واڵت‬ ‫* پاش هێرش و پەالمارەكانی چەتەكانی‬ ‫داع���ش ب��ۆ س��ەر ب��اش��ووری كوردستان‬ ‫و بەتایبەت شەنگال و ژینوساید و‬ ‫كۆمەڵكوژی هاواڵتیانی ك��وردی ئێزدی‪،‬‬ ‫شاهیدی بەرخۆدانێكی نەتەوەیی بووین‪،‬‬ ‫بەتایبەت لە الیەن یەپەگە و یەپەژەوە‬ ‫لە شەنگال و پێشمەرگە و گەریالكانی‬ ‫ه��ەپ��ەگ��ە ل��ەم��ەخ��م��وور‪ ،‬ب���ەاڵم دوات���ر‬ ‫گروپە چەتەكان پەالماری جەزعایاندا و‬ ‫شەڕیِكی قورس لەوێ بەڕێوە چوو‪ ،‬بەڕای‬ ‫بەڕێزتان بۆچی جەزعا ئێوە ئەمە چۆن‬ ‫هەڵدەسەنگێنن؟‬

‫ـ جەزعا ناوچەیەكی بچووكە و دانیشتوانی‬ ‫ع��ەرەب��ن‪ ،‬ه��ەروەه��ا دانیشتوانی گوندەكانی‬ ‫دەوروبەریشی خەڵكی عەرەبن‪ ،‬جەزعا خاڵێكە كە‬ ‫رۆژئاوا و باشوری كوردستان لەیەكتر دادەبڕێت‪.‬‬ ‫هەم لەالی شەنگال‪ ،‬رەبیعە و هەتا زوممار و‬ ‫تەلەعفەریش تێت‪ .‬لەو شەڕ و بەرخۆدانەی‬ ‫كە لەدوای كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان لەشەنگال‬ ‫بەڕێوەچوو‪ ،‬داعش هەموو هێز و توانای خۆی‬ ‫خستەگەڕ كە بتوانێت ئەو رێگایەی كە لەالیەن‬ ‫یەپەگەوە وەكو رێڕەوێك كراببووە‪ ،‬لەناو ببات‬ ‫و بیگرێت‪ .‬هەربۆیە پێویستی بە دەستێوەردان‬ ‫لەجەزعە هاتە ئاراوە‪ ،‬هەرچەندە پێشتریش ئەم‬ ‫هەوڵە درابوو و شەڕ روویدابوو‪ ،‬بەس زۆر گران‬ ‫نەبوون‪ ،‬بەاڵم گرنگی ئەم ناوچەیە و شەڕی‬ ‫دژوار‪ ،‬لەپاش رووداوی شەنگال و رەبیعە هاتە‬ ‫ئاراوە‪ .‬بۆ هەردوو الیەن"كورد و داعش" وەك‬ ‫خاڵێكی ستراتژیك چاویی لێدەكرا‪ ،‬هەم بۆ‬ ‫تیرۆریستانی داعش و هەم بۆ ئیرادە و هێزەكانی‬ ‫گەلی كورد‪ .‬واتە كێ لەجەزعا سەربكەوتبایە‬ ‫بەواتای سەركەوتنی بوو لەهەرێمەكە‪ .‬هەم‬ ‫لەالیەن شەنگال و ربیعەوە تا دەگاتە زوممار‪،‬‬ ‫هەمیش لەالیەن رۆژئاوای كوردستانەوە‪ .‬ئەمەش‬ ‫مەترسیەكی گەورە دروست دەكات‪ ،‬كاتێك داعش‬ ‫لەوێدا بمێنێتەوە و بەهێزتر بێت‪ ،‬بە ئاسانی‬ ‫دەتوانێت درێژە بە تیرۆر و تااڵن بدات لەسەر‬ ‫باشوور و رۆژئاوا‪ .‬لێرەدا گرنگی جەزعا بۆ ئێمەی‬ ‫كورد دەردەكەوێت‪ ،‬واتە كۆنترۆلكردنی جەزعا‬ ‫زەخت و گوشارەكان لە سەر باشوور و رۆژئاوا‬ ‫كەمتر دەكات‪.‬‬ ‫یەپەگە و ی��ەپ��ەژە‪ ،‬ستراتژیان پاراستنی‬

‫گەلە‪ ،‬بەاڵم لەدۆخێكی وەهادا تەنیا پاراستن‬ ‫وەاڵم����دەرەوە نییە‪ .‬بۆیە یەپەگە و یەپەژە‬ ‫بەپالن و بەرنامەیەكی باش لەهەوڵی رزگاركردنی‬ ‫جەزعادان و هیوادارم كە بتوانن لەزووترین كاتدا‬ ‫ئەو ناوچانەش لەدەستی چەتەكان ئازاد بكەن‪.‬‬ ‫ماوەی چواردە رۆژ شەڕێكی قورس و بەردەوام‬ ‫بەڕێوەچوو‪ ،‬یەكینەكانی پاراستن فیداكاری و‬ ‫بەرخۆدانێكی گەورەیان تۆمار كرد كە هەتاهەتایە‬ ‫لەمێژووی گەلی كورددا دەمێنێتەوە‪.‬‬ ‫داع��ش هەموو هێز و توانای خ��ۆی لەجەزعا‬ ‫و دەورووب����ەری جێگیر ك��ردب��وو‪ ،‬بەئامانجی‬ ‫نەهێشتنی رێگای پێوەندی باشوور و رۆژئاوا‬ ‫لەیەكتر و هەروەها بۆئەوەی كە ئەو خەڵكەی‬ ‫كە پەنایان بۆ چیای شەنگال بردبوو‪ ،‬ئەوانیش‬ ‫كۆمەڵكوژ بكات‪ ،‬بەاڵم بەهۆی بەرەنگار بوونەوەی‬ ‫هێزەكانی پەپەگە و پەپەژە‪ ،‬ئەو پالنەی داعش‬ ‫سەری نەگرت و ناچار بوون پاشەكشە بكەن‪.‬‬ ‫ئەمەش هێز و توانایەكی زیاتریدا بەهێزە‬ ‫كوردیەكان و مەترسیەكی گەورەی لەسەر باشوور‬ ‫و رۆژئاوا وەالوە نا‪ ،‬بەشێوەیەك كە هاتووچۆ‬ ‫بەراحەتی ئەنجام دەدرێ��ت‪ .‬تێكچوونی داعش‬ ‫لەجەزعا واتە تێكچوونی لە رەبیعە‪ ،‬شەنگال و‬ ‫زوممار‪ ،‬لەبەر ئەوەی كە هیچ رێگایەكی نەما‬ ‫و روو لەهەرشوێنێك بكات یەپەگە و پەپەژە‬ ‫رووبەروویان دەبێتەوە‪ .‬هەربۆیە هەموو تاكتیك‬ ‫و رێبازەكانی داعش پوچەڵ بوونەوە‪ .‬ناچار بوو‬ ‫رێگایەك لەناو ئێراقەوە بكاتەوە‪ ،‬لەو حاڵەشدا‬ ‫دیسان رووبەڕووی مەترسییەكی گەورە دەبێتەوە‪.‬‬ ‫كەوا بوو بەدەست خستنی جەزعا بەدەستخستنی‬ ‫شەنگال‪ ،‬رەبیعە و زوممارە‪ .‬ئەو بەرخۆدان و‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫بەرەنگاربوونەوەی شەنگاڵ و جەزعا بوونە تەواو‬ ‫كەری یەكتر‪ ،‬ئەمەش كاریگەریەكی گەورەی هەبوو‬ ‫لەسەر رای گشتی و ئەو پەیامەیدا كە‪ ،‬سەرەرای‬ ‫ئەوەی كە یەپەگە هێزێكی تازەدامەزراوە و چەك‬ ‫و چۆڵێكی وەهای لەدەستدا نییە‪ ،‬لەچەندین‬ ‫ب���ەرەوە لەبەرامبەر تیرۆریزمی داع��ش شەڕ‬ ‫دەكات و تەنیا رێگای هەاڵتن و لەناو چوونی بۆ‬ ‫هێشتووەتەوە‪ .‬لەبیر نەكەین ئەم بەرخۆدان و‬ ‫بەرەنگاربوونەوە لە كۆبانێ و عەفرین و جەزیرەش‬ ‫وەه��ا ب��وو‪ .‬ئەمەش لەپێش چ��اوی كۆمەڵگای‬ ‫نێودەوڵەتیەوەیەوە و هەركەس شاهیدە‪ .‬بەم‬ ‫بۆنەشەوە سەری رێز و نەوازش بۆ ئەو شەهیدانە‬ ‫دادەنەوێنم كە بەفیداكردنی گیانی خۆیان‪ ،‬گیانی‬ ‫هەزاران مرۆڤیان رزگار كرد‪.‬‬ ‫* ئاخۆ لەئێستادا ئاوارەبوونی رێژەیەكی‬ ‫زۆر ل��ەك��وردان��ی ئێزیدی و چوونیان بۆ‬ ‫رۆژئ�����اوای ك��وردس��ت��ان و دروستكردنی‬ ‫كەمپ لەوێ وهاوكات هاتنی بەلێشاوی‬ ‫پەنابەرانی ع��ەرەب ل��ەو ناوچانەی كە‬ ‫تووشی شەڕ بوونە‪ ،‬قورسایی و زەخت‬ ‫ناخاتە سەر خۆبەڕێوەبەری تازە دامەزراوی‬ ‫رۆژئ���اوای كوردستان و ئاستەنگیەكان‬ ‫لەمڕۆەوە چیە؟‬ ‫ـ ئێمە هەموو ئەوانەی كە وەك پەنابەر روودەكەنە‬ ‫رۆژئاوا بە عەرەب و كوردەوە بەهانایانەوە دەڕۆین‬ ‫و هیچ جیاوازیەك ناخەینە ناویان‪ ،‬لەراستیدا‬ ‫ئەوانە هەموویان لەبەر شەڕ و برسییەتی و‬ ‫ستەم و لەرووی ناچارایەوە ئاوارەبوونە‪ .‬بێگومان‬ ‫ئەمەش دەبێتە هۆكاری ئێش و نگرانی بۆ مرۆڤ‪.‬‬ ‫چاولێبكەن ئیستا لەكامپی نەورۆز لەرۆژئاوای‬ ‫كوردستان‪ ،‬ئێمە ئەوانمان بەسەركردەوە‪ ،‬هەریەك‬ ‫لەوانە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە‪ ،‬لە‬ ‫ناویاندا عەربی شوێنە جیاوازەكانی سووریاش‬ ‫هەنە‪ ،‬ئ��ەوان خۆشحاڵ ب��وون كە ل��ەالی برا‬ ‫كوردەكانی خۆیان لە ئارامی و ئاسایشدان‪.‬‬ ‫لەالیەكی دیكەوە ژمارەیەكی زۆری كوردانی‬ ‫ئێزدی شەنگاڵیش پەنایان بۆ رۆژئ��اوا هێناوە‬ ‫و لەكامپی ن��ەورۆزدا جێگیربووەن‪ .‬لەئێستادا‬ ‫نزیك بە دووازدە هەزار پەنابەر لەو كامپەدان‬ ‫و لەشوێنەكانی دیكەش بەهەزارانی دیكە هەن‪،‬‬ ‫بێگومان ئەمەش بە سەرنجدان بە بارودۆخی‬ ‫رۆژئ��اوا كە لەناو شەڕ و شۆڕش و گەمارۆدایە‬ ‫ژمارەیەكی كەم نییە‪ .‬لەكەمپی نەورۆزدا عەرەب‬ ‫و كوردانی ئێزدی پێكەوە بەبێ جیاوازی دەژین‬ ‫و ئێمەش تا لەتواناماندا بێت پێداویستیەكانیان‬ ‫بۆ دابین دەك��ەی��ن‪ .‬پەنابەر ب��وون كێشە و‬ ‫گرفتی تایبەت بە خۆی هەیە‪ ،‬بەتایبەت لەالی‬ ‫پەنابەرانی ئێزدی كە كۆمەڵكوژییەكی گەورە و‬ ‫تراژدیك بەسەریاندا هات‪ .‬ئێستا ئەو پرسەی‬ ‫كە رووبەرووی هەرتاكێكی كوردی ئێزدی بۆتەوە‬ ‫ئەوەیەكە ئەم كارەساتە بۆچی بەسەر ئەواندا‬ ‫هات و كێ بەرپرس بوو؟ بۆچی بێ پاراستن‬ ‫مانەوە و هیچ گرنگیان پێنەدرا؟ ئەم پرسانە‬ ‫و زۆر پرسی دیكە بوون بەمژاری قسەوباس و‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫لێكۆڵینەوەی كوردانی ئێزدی و بەڕاستی شتێك‬ ‫كە زۆر ئێش و ئازاریان دەدات ئەمەیە و هیچ‬ ‫كات لەبیری ناكەن‪ .‬لەالیەكی دیكەوە كاتێك‬ ‫هێزەكانی یەپەگە چوون بە هانای ئاوارەكانەوە‬ ‫و موداخلەی شەنگال و باشووری كوردستانیان‬ ‫كرد و بە فیداكاری و گیانبەختكردنی خۆیان‪،‬‬ ‫رێگایەكی ئەمنیان بۆ دەربازبوونی ئاوارەكان‬ ‫كردەوە‪ ،‬هیوا و ئومێدێكی نوێیادا بە كوردانی‬ ‫ئێزیدی و گەنجان ئێزدیش بۆ پاراستنی گەل‬ ‫و خاكەكەیان خۆیان بەرێكخستن كرد‪ .‬ئەمەش‬ ‫بۆتە هۆی ئەوەی كە كوردانی ئێزدی فكر لەرزگار‬ ‫كردنی شەنگال بكەنەوە و بە هەموو توانا و‬ ‫هێزی خۆیان شانبەشانی هێزەكانی یەپەگە‪،‬‬ ‫هەپەگە‪ ،‬یەژاستار و یەكینەكانی بەرخۆدانی‬ ‫شەنگال تێكۆشان درێژەپێبدەن تاكو بگەڕێنەوە‬ ‫بۆ زێدی باو و باپیرانیان‪ .‬ئەمەش لەحاڵیكدایە‬ ‫كە هێندێك كەس و الیەن بیریان لەوە دەكردەوە‬ ‫كە ئاوارەكانی شەنگال بنێرنە ئەورووپا‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی كە بەتەواوەتی كوردانی ئێزدی بتوێننەوە‬ ‫و لەناو كوردستان نەیانهێڵن‪ .‬ئەمەش بەڕاستی‬ ‫مەترسییەكی گەورەیە و ئەوانەی كە بە زانابوون‬ ‫یان نەزانبوون ئەم كارە دەكەن‪ ،‬دژایەتی كوردان‬ ‫دەكەن و ئەم كارەیان دەبێتە هۆی لەناوبردنی‬ ‫كوردانی ئێزدی‪ ،‬بەاڵم بە خۆشحاڵییەوە پاش ئەو‬ ‫هیوا و ئومێدە نوێیە‪ ،‬كوردانی ئێزیدیش بۆخۆیان‬ ‫لەراستی ئەم پالن و بەرنامەیە تێَگەیشتوون و‬ ‫بە هوشیاری و چاوكراوەیی هەڵسوكەوت دەكەن‪.‬‬ ‫ئ��ەوان ئێستا ئیتر دۆس��ت و دوژمنی خۆیان‬ ‫باش دەناسن و باشترین كار بە گەڕانەوەیان بۆ‬ ‫شەنگال و پاراستنی ئایین و شوێنە پیرۆزەكانی‬ ‫خۆیان دەزانن‪.‬‬ ‫* وەك��و ئێوەش ئاگادارن لەبەشەكانی‬ ‫دیكەی كوردستان كەمپەینی هاوكاری‬ ‫و ی��ارم��ەت��ی ب��ۆ رۆژئ�����اوای ك��وردس��ت��ان‬ ‫بەڕێوەچوو‪ ،‬ئایا ئەو هاوكاری و یارمەتیانە‬ ‫بۆ رۆژئ���اوای كوردستانە ی��ان تەنیا بۆ‬ ‫پەنابەرانی ئێزدیە كە لەكەمپەكاندان؟‬ ‫ـ بە سەرنجدان بە بارودۆخی روژئاوای كوردستان‬ ‫و ئەو شەڕ و شۆڕشەی كە لەئارادایە و هاوكاتیش‬ ‫هەركەس دەزانێت كە لەماوەی ئەم چەن ساڵەدا‬ ‫گەمارۆ خراوەتە سەر رۆژئاوا و هەتا ئێستاش‬ ‫درێژەی هەیە‪ .‬بەهاتنە ئارای كارەساتەی شەنگاڵ‪،‬‬ ‫خەڵكی رۆژئ��اوای كوردستان س��ەرەڕای دۆخی‬ ‫شەڕ و گەمارۆەكان‪ ،‬بەهانای ئاوارەكانەوە هاتن و‬ ‫بەو ئیمكان و دەرفەتەی خۆیان ئەركی ئینسانی‪،‬‬ ‫نەتەوایەتی و كوردانەی خۆیان بە باشترین شێوە‬ ‫پێكهێنا‪ .‬ئەمەش جێگای شانازی و دەسخۆشیە‬ ‫لەو خەڵكە و رێوەبەری كانتۆنەكانە كە بوون بە‬ ‫نمونەی برایەتی و كرداری ئینسانی بۆ هەموو‬ ‫گەالن‪ .‬دواتر هێندێك رێكخراوی نێونەتەوەیی و‬ ‫خەڵكی پارچەكانی دیكەی كوردستانیش هەوڵیاندا‬ ‫یارمەتی و هاوكاری ئاوارەكان بكەن‪ ،‬لەراستیدا ئەو‬ ‫یارمەتیانەی كە رێكخراوە دەرەكییەكان دەیانكرد‬ ‫زۆرك��ەم بوو‪ ،‬چەند جارێك بە فڕۆكە هەندێك‬

‫‪7‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫ئەگەر ئەوكەسانەی كە‬ ‫دەستبەسەر دەبن ئەندامی ئەو‬ ‫پارت و رێكخراوانەن‪ ،‬پێویستە‬ ‫ئەوە بزانین كە ئەوانیش‬ ‫پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە‬ ‫و دەیانهەوێت زەربە لەشوڕش‬ ‫بدەن‬ ‫‪..........‬‬ ‫پێشتر هاواریان دەكرد‬ ‫كە ئێمە ئیمكان و هێزی‬ ‫ئامادەمان هەیە و نزیك بە‬ ‫بیست هەزار پێشمەرگەی‬ ‫پەروەردە كراومان هەیە‪،‬‬ ‫نەتەنیا لەرۆژئاوا هیچ‬ ‫هەڵوێستێكیاننەبوو‪،‬ئێستاش‬ ‫خۆ باشووری رووبەڕووی‬ ‫هێرشیتیرۆریستانبۆتەوە‬ ‫لێرەش هیچ كاردانەوەیەكیان‬ ‫نیە! پێویستە ئەمانە وەاڵم‬ ‫بدەنەوە كە باشە ئەم هێزو‬ ‫ئیمكانەی ئێوە بۆ كەیە و بۆ‬ ‫چی بەكاردێت ئەگەر لەوەها‬ ‫دۆخێكدا بەكاری نەهێنن؟‬ ‫بێگومانئەمبێدەنگیەی‬ ‫ئەوانلەبەرامبەرهێرشەكانی‬ ‫داعش و هەروەها رەشكردنی‬ ‫بەرخۆدانی گەلەكەمان و رۆڵە‬ ‫قارەمانەكانی و ناوزڕاندنی‬ ‫پەیەدە‪ ،‬تەنیا دەكەویـَتە‬ ‫بەرژەوندی دوژمنانی گەلی‬ ‫كورد‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئیدی ئەنجوومەنی گەلی‬ ‫رۆژئاواش نەماوە‪ .‬ئێستا‬ ‫ئەنجوومەنییاسادانانی‬ ‫رۆژئاوا لەناو كانتۆنەكاندا‬ ‫هەیە‪ ،‬لە جزیرە‪ ،‬كۆبانێ و‬ ‫عەفرین‪ .‬هەر گروپ و الیەنێك‬ ‫كە بەرەنگاری داعش نەبێتەوە‪،‬‬ ‫خزمەت بە ئامانجەكانی ئەو‬ ‫چەتانە دەكات‬


‫چاوپێكەوتن ‪8‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫یارمەتیان گەیاندە ئاوارەكانی چیای شەنگاڵ و‬ ‫ژمارەیەكی كەمیان رزگار كرد‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە‬ ‫درێژەیان پێنەدا‪ .‬لەالیەكی دیكەوە بۆ گەیاندنی‬ ‫ئەو هاوكاریانەی كە دەك��ران لەسەر سنووری‬ ‫باشور و رۆژئاوا ئاستەنگی دروست دەكران‪ ،‬بە‬ ‫ه��اواری كوردانی ئێزدی و هەوڵدانی ب��ەردەوام‬ ‫توانرا ئەو هاوكاریانە بگوێزنەوە‪ .‬لەراستیدا ئەو‬ ‫هاوكاریانی كە دەربازی رۆژئاوا دەبن‪ ،‬بۆ خەڵكی‬ ‫رۆژئاوا نییە‪ ،‬رۆژئاوا هێشتاش گەمارۆی لەسەرە‪،‬‬ ‫گەیاندنی ئەو هاوكاریانە نایەتە واتەی ئەوەی‬ ‫كە گەمارۆكان نەماون‪ ،‬ئەو هاوكاریانە لەرێگەی‬ ‫ئەو رێڕەوەی كە كراوەتەوە تەنیا بۆ ئەوەیە كە‬ ‫هاوكاریەكان بگەن بەدەستی ئاوارەكان لەكەمپی‬ ‫نەورۆز‪.‬‬ ‫لەڕاستیدا هێشتا لەالیەن هەندێك لەواڵتانی‬ ‫جیهانی‪ ،‬هەرێمی و بەداخەوە هەندێك پارتی‬ ‫كوردستانیەوە‪ ،‬ئەو زهنییەتەی كە دژی خەڵكی‬ ‫رۆژئاوایە و دەیهەوێت دەسكەوتەكانی لەناو ببات‬ ‫ب��ەردەوام دەك��ات‪ .‬پێویستە بزانین كە ئێستا‬ ‫كاتی ئەم زهنییەتە نییە‪ ،‬بەپێچەوانەوە كاتی‬ ‫یەكگرتوویی و هاوكاری كۆمەڵگای كوردستانە‪.‬‬ ‫پێشتر هێرش و زەخت لەسەر گەلی رۆژئاوا بوو‪،‬‬ ‫بەاڵم دەبینین كە ئێستا ئەو زەخت و گوشارانەش‬ ‫خراونەتە سەر گەلی باشووری كوردستان‪ .‬ئەگەر‬ ‫سەرنج بدەین گەلەكەمان لەباشووری كوردستان‬ ‫خەریكی یارمەتی ك��ۆك��ردن��ەوە و بەهاناوە‬ ‫چوونی ئاوارەكانن‪ ،‬ئێمە هیوامان دەك��رد كە‬ ‫پارتەكانی باشووریش پێشەنگی بكەن و هەموو‬ ‫هەوڵی خۆیان بدن‪ .‬بەداخەوە هەتا ئێستا جیا‬ ‫لەچەن پارتێك‪ ،‬ئەوانی دیكە كارێكی ئەوتۆیان‬ ‫نەكردووە‪ ،‬بگرە ئەو هاوكارییەی كە لەالیەن‬ ‫خەڵكی باشوورەوە كۆ دەكرێنەوە بە زەحمەت‬ ‫و ئاستەنگی زۆر دەگەنە رۆژئ��اوا‪ .‬گەلەكەمان‬ ‫لەرۆژهەاڵتی كوردستانیش وەك بەشەكانی دیكەی‬ ‫كوردستان ئەركی ئینسانی و نەتەوەیی خۆیان‬ ‫پێكدێنن و هاوكاریەكانیان دەنێرن‪ ،‬هەندێكیان‬ ‫گەیشتوونەتە رۆژئ���اوا و كاروانێكی دیكەش‬ ‫لەباشوور رووب���ەرووی ئاستەنگی بووەتەوە‪.‬‬ ‫هەوڵدەدین ئەوەش بگەیێنین بەدەستی ئاوارەكان‬

‫لەشەنگاڵ‪ .‬هەروەها خەڵكی ئێمە لەباكووری‬ ‫كوردستانیش بە هەموو هەوڵ و توانای خۆیان‬ ‫یارمەتی و پشتگیریمان دەكەن و جێگای خۆیەتی‬ ‫سوپاسی ئەوانیش بكەین‪ .‬لەراستیدا كۆمەڵگای‬ ‫كورد لەهەموو پارچەكان ئەركی نەتەوایەتی و‬ ‫نیشتمانی خۆیان پێكدێنن‪ ،‬بەداخەوە كێشە و‬ ‫گرفتەكان لەالیەن سیاسییەوەیە و ئەمەش زیاتر‬ ‫لەباشووری كوردستان دەردەكەوێت‪ .‬هیوادارین‬ ‫كە رێگا نەدرێت بە هەندێك الیەن بازرگانی بەم‬ ‫دۆخەوە بكەن و هەركەس هەوڵ بۆ چارەسەری‬ ‫كێشەكان بدات‪.‬‬ ‫لەراستیدا هاوكاری و یارمەتی كردنی ئاوارە و‬ ‫لێقەوماوان ئەركێكی ئەخالقی و ئینسانییە و‬ ‫پێویستە سیاسەتی پێوە نكرێت و ئاوێتەی كاری‬ ‫سیاسی و مامەڵەكردن نەكرێت‪.‬‬ ‫* م��اوەی دوو س��اڵ زیاتر گەلەكەمان‬ ‫لەرۆژئاوای كوردستان رووبەڕووی هێرشی‬ ‫چەندین گروپی تیرۆریستی وەك داعش‬ ‫بۆتەوە و خۆڕاگری دەكات‪ ،‬ئەنجوومەنی‬ ‫نیشتمانی كوردی سووریە بەردەوام رەخنە‬ ‫لەپەیەدە دەگرێت كە رێگا بەسیاسەت و‬ ‫چاالكی ئەوان لە رۆژئاوا نادات‪ ،‬گریمان‬ ‫ئەم قسەیان راست بوو‪ ،‬بەاڵم لەئێستادا‬ ‫گەلەكەمان لەباشووری كوردستانیش‬ ‫رووب��ەرووی پەالماری ئەو گروپانە بوون‬ ‫و چوونەتە رۆژئ��اوا‪ ،‬ئێوە وەكو پەیەدە‬ ‫هەڵوێستی ئەو الیەنانە چۆن دەنرخێنن؟‬ ‫ـ وەكو هەموو الیەك ئاگادارە‪ ،‬ئەمڕۆ كوردستان‬ ‫رووب���ەڕووی هێرشی چەندین گروپی چەتە و‬ ‫تیرۆریست بۆتەوە و ئەو هێز و الیەنانەش كە‬ ‫لەبەرامبەر هێرشەكاندا بەرخۆدان دەكەن دیارن‪.‬‬ ‫ئ��ەوەی كە راستییە هەر گروپ و الیەنێك كە‬ ‫ب��ەرەن��گ��اری داع���ش ن��ەب��ێ��ت��ەوە‪ ،‬خ��زم��ەت بە‬ ‫ئامانجەكانی ئەو چەتانە دەكات‪ .‬پێش لەهێرشی‬ ‫داعش‪ ،‬دەوڵەتی سووریەش هێرشی دەكرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەنجوومەنی نیشتمانی هیچ هەڵوێسستێكیان‬ ‫نەبووە و بگرە لێدوانێكیشیان ن��ەداوە‪ .‬ئەو‬ ‫كارەسات و رووداوانەی كە لەشەنگاڵ هاتنە ئاراوە‪،‬‬ ‫هۆكار و ئامانجەكانی چی بوون؟ كاریگەریەكانی‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫چی بوو؟ ئەنجوومەن تا ئێستا لێكۆڵینەوەیەكی‬ ‫نەكردووە و لێدوانێكیشی نەداوە‪.‬‬ ‫لەراستیدا ئاگایان ل��ەزۆر شت هەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نایانهەوێت لێدوانێك بۆ ڕای گشتی بدەن‪ ،‬ئەمەش‬ ‫دێتە واتای شكست و بێ هێزی ئەم ئەنجوومەنە‬ ‫و ئەو راستیەمان بۆ دەردەخ��ات كە ناتوانێت‬ ‫ببێت بە وەاڵمدەرەوەی ئەم قۆناخ و شۆڕشەی‬ ‫ئێستای كوردستان‪ .‬جا ئەمە چ لەرۆژئاوا بێت‬ ‫یان لەباشوور‪ ،‬ناتوانێت ببێت بە وەاڵمدەرەوە‪.‬‬ ‫سەرباری ئەمەش الیەنەكانی ناو ئەنجوومەن‬ ‫لەناوخۆیاندا ناكۆكن و كەوتوونەتە گیانی یەكتر‪،‬‬ ‫ئەمەش وای كردوە كە ئەم ئەزموونەشیان شكست‬ ‫بهێنێت و نەگات بەئەنجام‪ .‬پێشتر ب��ەردەوام‬ ‫خوازیاری چاوپێكەوتن لەگەل ئەنجوومەنی گەلی‬ ‫رۆژئاوا بوون‪ .‬لێرەدا دەمهەوێـت ئەوەشیان پێ‬ ‫رابگەیێنم كە ئیدی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاواش‬ ‫نەماوە‪ .‬ئێستا ئەنجوومەنی یاسادانانی رۆژئاوا‬ ‫لەناو كانتۆنەكاندا هەیە‪ ،‬لە جزیرە‪ ،‬كۆبانێ و‬ ‫عەفرین‪ .‬ئەو كانتۆنانەش هەركام رێوەبەریان‬ ‫هەیە‪ .‬پەیەدە بەتەنیا ناتوانێت ببێت بە موخاتەبی‬ ‫ئەنجوومەنی نیشتمانی‪ .‬ئەگەر ئەوان سوورن‬ ‫لەسەر ئەوەی كە لەگەڵ پەیەدە دانیشتن بكەن‪،‬‬ ‫كێشە نییە‪ ،‬بەاڵم زۆر الیەن و گروپی دیكەش هەن‬ ‫كە لەبەرێوەبەری كانتۆنەكاندا جێگایان گرتووە‬ ‫و ئەمەش بنپێكردنی مافی ئەوانە‪ .‬لێرەدا رووی‬ ‫راستەقینەی ئەنجوومەنمان بۆ دەردەكەوێـت‪،‬‬ ‫ئەگەر سەرنج بدن‪ ،‬پێشتر هاواریان دەكرد كە‬ ‫ئێمە ئیمكان و هێزی ئامادەمان هەیە و نزیك‬ ‫بە بیست هەزار پێشمەرگەی پەروەردە كراومان‬ ‫هەیە‪ ،‬نەتەنیا لەرۆژئاوا هیچ هەڵوێستێكیان‬ ‫نەبوو‪ ،‬ئێستاش خۆ باشووری رووبەڕووی هێرشی‬ ‫تیرۆریستان بۆتەوە لێرەش هیچ كاردانەوەیەكیان‬ ‫نیە! پێویستە ئەمانە وەاڵم بدەنەوە كە باشە ئەم‬ ‫هێزو ئیمكانەی ئێوە بۆ كەیە و بۆ چی بەكاردێت‬ ‫ئەگەر لەوەها دۆخێكدا بەكاری نەهێنن؟ بێگومان‬ ‫ئەم بێدەنگیەی ئەوان لەبەرامبەر هێرشەكانی‬ ‫داع��ش و ه��ەروەه��ا رەش��ك��ردن��ی بەرخۆدانی‬ ‫گەلەكەمان و رۆڵە قارەمانەكانی و ناوزڕاندنی‬ ‫پەیەدە‪ ،‬تەنیا دەكەویـَتە بەرژەوندی دوژمنانی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫گەلی ك��ورد‪ .‬ئیدی لەواقیعدا ئەنجوومەنی‬ ‫نیشتمانی هەبوونی نەماوە و لەالیەكی دیكەوە‬ ‫ئەنجوومەنی گەلی رۆژئ��اواش نەماوە‪ ،‬ئێستا‬ ‫رێوبەری كانتۆنەكان و ئەنجوومەنی یاسادانان‬ ‫هەیە‪ ،‬ئەمەش دێتە وات��ای پوچەڵبوونەوەی‬ ‫پەیمانی هەولێریش‪ .‬لەراستیدا ئەوان نایانهەوێت‬ ‫ئەم راستییە قەبوڵبكەن‪ ،‬تەنیا دەیانهەوێت‬ ‫بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆیان سیاسەت بكەن‪.‬‬ ‫پێویستە بزانن كە چیدی ناتوانن بەم كارەی‬ ‫خۆیان درێژە بدەن‪ .‬ئەمڕۆكە ئیدی كاتی مامەڵە‬ ‫كردن بە چارەنووسی گەلەوە بەسەرهاتووە‪ .‬ئەوڕۆ‬ ‫كاتی بەرخۆدان و برایەتییە‪ ،‬پێویستە نرخەكانی‬ ‫گەل و شەهیدان بپارێزین و نابێت قەیران و‬ ‫كێشەكان زیاتر بكەین‪ .‬هەركەس شاهیدە كە‬ ‫كاتێك هێرش كرایە سەر باشووری كوردستان‬ ‫و مەترسی لەسەر هەولێر دروست بوو‪ ،‬ئەوانەی‬ ‫كە باس لەپاراستنی گەل و نیشتمانیان دەكرد‪،‬‬ ‫نەتەنیا هەڵوێستێكیان نەبوو‪ ،‬بەڵكو زۆرێكیشان‬ ‫هەاڵتن و روویان كردە واڵتانی ئەۆروپی‪ .‬ئێستا‬ ‫ئەوەندەی مەترسی و هێرش لەسەر باشووری‬ ‫كوردستان هەیە‪ ،‬لەسەر رۆژئ��اوای كوردستان‬ ‫نییە‪ .‬رۆژئ��اوا بەرخۆدان دەكات و بۆتە نمونە‬ ‫بۆ هەركەس‪ .‬لەراستیدا لەپاش كارەساتەكەی‬ ‫شەنگاڵ و بەگشتی ئەوهێرشانەی كە دەكرانە‬ ‫سەر باشووری كوردستان‪ ،‬ئیدی كەس حیساب‬ ‫بۆ هێندیك الیەنی وەك ئەنجوومەنی نیشتمانی‬ ‫ناكات‪ ،‬ئیدی ك��ردار و هەڵوێستەكان‪ ،‬شوێن‬ ‫و ئاستی هەر هێز و الیەنێك دی��اری دەكات‪.‬‬ ‫كاتێك كە تۆ خاوەن پراكتیكێك نەبیت‪ ،‬دێتە‬ ‫واتای نەبوونی قورسایی و هەبوونت لەگۆڕەپانی‬ ‫واقیعدا‪ .‬خاڵێكی دیكە كە پێویستە ئاماژەی‬ ‫پێبكەم ئەوەیە كە لەرۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا ئیدی‬ ‫پێوانەكانی سیاسەت ئاڵوگۆڕیان بەسەردا دێت و‬ ‫ئەنجوومەنی نیشتمانیش پێوێستە ئەم ئاڵوگۆڕانە‬ ‫و پێوانە نوێیانە ببینێت‪.‬‬ ‫كوردستان و بەتایبەت رۆژئ��اوا بۆتە ناوەندی‬ ‫ئاڵوگۆڕەكانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و هەركەس‬ ‫چاوی لەرۆژئاوای كوردستانە و هێزی چارەسەری‬ ‫ل��ەوێ��دا دەبینێت‪ .‬پێویستە ئەنجوومەنی‬ ‫نیشتمانیش ئیدی دان بەم راستیانەدا بنێت و‬ ‫هەڵوێستی كۆتایی خۆی دیار بكات‪.‬‬ ‫* لەماوەی راب��ردوودا ئاسایشی كانتۆنی‬ ‫ج��زی��رە ب��ڕی��اری��دا ه��ەن��دێ��ك ك���ەس كە‬ ‫پەیوندییان ب��ە داع��ش و گروپەكانی‬ ‫دی��ك��ەی ن��ەی��اری خەڵكی كوردستانەوە‬ ‫هەیە لەرۆژئاوا دووربخرێنەوە‪ .‬كەچی هەم‬ ‫ئەنجومەنی نیشتمانی كورد و هەمیش‬ ‫ه��ەن��دێ��ك ل��ەراگ��ەی��ان��دن��ەك��ان��ی ب��اش��وور‬ ‫ئەو كەسانەیان وەك چاالكی مەدنی و‬ ‫سیاسی ناوزەد دەكرد و وەها نیشانیان‬ ‫ئەدا كە پەیەدە زەخت و گوشار دەخاتە‬ ‫سەر ئەوانە و رێگریی و ئاستەنگییان‬ ‫بۆ دروس��ت دەك��ات‪ ،‬ئەمە لەحاڵێكدایە‬ ‫كە ئەم بڕیارە ئاسایشی كانتۆنی جزیرە‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫گ��رت��ووی��ە‪ ،‬ئ��ی��دی ب��اش��ە ئ��ەم ی��ەك��ە چ‬ ‫پەیوەندیێكی بە پەیەدەوە هەیە؟‬ ‫ـ بەراستی ئەمە پەیوەندی بە راگەیاندنەوە هەیە‪،‬‬ ‫سەرەڕای ئەوەی كە هەر الیەن و پارتێك بۆ خۆی‬ ‫راگەیاندنێكی هەیە‪ ،‬بەداخەوە زۆر كەمن ئەوانەی‬ ‫كە بەپێی ئەخالق و پێوانی راگەیاندن كار دەكەن‪.‬‬ ‫بەتایبەت لەباشووری كوردستان لەدەرەوەی چەن‬ ‫راگەیاندنێك ئەوانی دیكە بەردەوام بەپێچەوانی‬ ‫پێوانەكان و ل��ەدژی بەرژەوەندییەكانی گەلی‬ ‫كورد هەڵسوكەوت دەكەن‪ .‬بۆ وێنە تەلەویزیۆنی‬ ‫روودا‪ ،‬تەلەویزیۆنێكە كە بەدەستی كوردان و بۆ‬ ‫بەرژەوەندییەكانی دانەمەزاروە‪ ،‬ئەوانەشی تێیدا‬ ‫كار دەكەن‪ ،‬بەپێچەوانەی ئەخالقی راگەیاندنن‬ ‫و دوورن لەراستی و دەردەكانی گەلی كورد و‬ ‫بەپێی ویژدان كار ناكەن؛ چونكە ئەوانە دەستیان‬ ‫لەكوردایەتی هەڵَگرتووە‪ .‬ئەو رووداوان��ەی كە‬ ‫لەواڵتی ئێمەدا دروست دەبن چەندین بەرامبەر‬ ‫گرنگتر و هەستیارترن لە رووداوەكانی واڵتانی‬ ‫دیكە‪ ،‬بۆ وێنە ئێمە رۆژانە شاهیدی هاتنە ئارای‬ ‫شەڕ و بەرخۆدانییەكی گەورەین لەكوردستان‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو راگەیاندنانە لەجیاتی پێكهێنانی ئەركی‬ ‫ئەخالقی و راگەیاندنی خۆیان‪ ،‬كە رووماڵی‬ ‫راستی و شێواز و ئاستی شەڕ و بەرخۆدانەكانە‪،‬‬ ‫ت��ەواو بە پێچەوانە ك��ار بۆ گێرەشێوێنی و‬ ‫شاردنەوەی راستیەكان دەكەن‪ .‬ئێوەی سەرنج‬ ‫بدەن لەرۆژئاوای كوردستان لەدەرەوەی كورد‪،‬‬ ‫ع��ەرب و ت��ورك و سوریانیش هەنە و ژیان‬ ‫دەكەن و بەشداری بەرخۆدان و رێوەبەری دەبن‪.‬‬ ‫تەنیا كورد نییە‪ ،‬راستە هەندێك لەوانەش دژی‬ ‫بەرژەوندییەكانی شۆڕش هەلسوكەت دەكەن‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەمە نایەتە واتای ئەوەی كە هەموو شتێك‬ ‫لە رۆژئاوا هەڵەیە و ناڕاستە‪ ،‬بە پێچەوانە هەندێك‬ ‫راستی دەركەوتوون كە ژمارەیەكی زۆر كەمن‪.‬‬ ‫ئێستا ئاسایش‪ ،‬یەپەگە و ی��ەپ��ەژە و ئەو‬ ‫بەرێوەبەرایەتیانەی دام��ەزراون‪ ،‬تەنیا كوردی‬ ‫تێدانییە و بەتەنیا بەبەشداری كوردان بەرێوە‬ ‫ناچن‪ .‬عەرەب و سوریانی و پێكهاتەكانی دیكەش‬ ‫تێیدا جێدەگرن‪ ،‬چاولێبكەن بە دەیان شەڕڤانی‬ ‫عەرەب و نەتەوەكانی دیكە شەهید كەوتوون و‬ ‫مەراسیمان بۆ گیراوە‪ ،‬ئەمە چ پەیوەندیەكی بە‬ ‫پەیەدەوە هەیە؟ پەیەدە چی بۆ ئەوان كردووە؟‬ ‫ئایا پارەیان پێدەدات؟ نا‪ ،‬ئەوانیش ئەركی‬ ‫پاراستنی خۆیان و ئەو سیستەمە پێكدێنن‪.‬‬ ‫چاو لەواقیعەكان دەكەن و بەپێی بەرژەوەندی‬ ‫گەالن و سیستەمێك كە خۆیان دایان مەزراندووە‬ ‫هەڵسوكەوت دەكەن‪ .‬كەوابوو كاتێك كەس یان‬ ‫الیەنێك هەوڵ بدات زەربە لەیەك لەو رێكخراو و‬ ‫پێكهاتانە بدات و خەڵك بكاتە قوربانی‪ ،‬كەس‬ ‫قەبوڵی ناكات و هەڵوێست لەبەرامبەریان نیشان‬ ‫دەدات‪ .‬ئەمە لەهەموو شوێن و واڵتێك وەهایە‪.‬‬ ‫بێگومان ئەو كەسانەش لەو چوارچێوەیەدا‬ ‫و بە بەڵگەو لە پاش لێكۆڵین‪ ،‬ئاسایش ئەو‬ ‫بڕیارەی لەسەریان داوە‪ .‬بەداخەوە كاتێك لەم‬ ‫بارودۆخەدا كەسێك پشتیوانی و پرۆپاگەندە بۆ‬ ‫تیرۆریستانی داعش دەكات‪ ،‬الزمە بۆ پاراستنی‬

‫‪9‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫لەباشوریكوردستان‬ ‫سەرەڕای ئەو هەموو پارتە‬ ‫سیاسیانە كە رۆژانە لەسەر‬ ‫رەوشی سیاسی ناوچەكە و‬ ‫گرنگی ئەم قۆناخە شرۆڤە‬ ‫و هەڵسەنگاندن دەكەن‪،‬‬ ‫لەهەڵوێستوقسەكانیاندا‬ ‫وشەی كۆنگرەی نەتەوەیی‬ ‫نابینرێتونابیسرێت!!‬ ‫‪..........‬‬ ‫ماوەی ساڵێكە لەناوخۆی‬ ‫سووریا سێ هێز بوونیان‬ ‫هەیە‪ .‬رژیمی بەشار ئەسەد‪،‬‬ ‫داعش و یەكینەكانی پاراستنی‬ ‫كوردانن‪ .‬پێویستە ئەو‬ ‫هێزانەی كە دەیانهەوێت‬ ‫هێرش بكەن‪ ،‬لەگەڵ هێزەكانی‬ ‫ناوخۆی سووریا دانوستان‬ ‫بكەن و بگەن بە رێكەوتنێك‪،‬‬ ‫بەاڵم خۆ لەگەڵ رژیمی سووریا‬ ‫و داعش ناتوانن دانیشتن‬ ‫بكەن و دەمێنێتەوە الیەنی‬ ‫كوردی‪ .‬لەالیەكی دیكەوە‬ ‫ئایا ئەو گەرەنتی و زەمانەتە‬ ‫هەیە كە بەرژەوەندییەكانی‬ ‫الیەنی كوردی بێنە پاراستن و‬ ‫لەبەرچاوبگیردرێن‬ ‫‪........‬‬ ‫كاتێك ئێمە بە‬ ‫داعشماندەگووتتیرۆریست‪،‬‬ ‫كەس ئامادەنەبوو پێیان‬ ‫بڵێت تیرۆریست و ناوی‬ ‫شۆڕشگیڕیانلێدەكردن‪،‬‬ ‫بەاڵم كاتێك بەرژەوەندی‬ ‫ئەوانەش كەوتە مەترسی و‬ ‫خۆیان بوونە ئامانجی داعش‪،‬‬ ‫ئەوكات قەبوڵیانكرد كە ئێمە‬ ‫راستدەكەین و داعش هێزێكی‬ ‫تیرۆریستە‬


‫چاوپێكەوتن ‪10‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫گەل و دەسكەوتەكانی خاوەن هەڵوێست و كردار‬ ‫بین‪ .‬بەداخەوە هەندێك راگەیاندنیش لەجیاتی‬ ‫رووماڵَی راستیەكان‪ ،‬بە پێچەوانە و بە كار و‬ ‫هەڵسوكەتیان خزمەت بە تیرۆریستان و دوژمنای‬ ‫كورد و كوردستان دەكەن‪ .‬ئەگەر ئەوكەسانەی‬ ‫كە دەستبەسەر دەب��ن ئەندامی ئەو پ��ارت و‬ ‫رێكخراوانەن‪ ،‬پێویستە ئەوە بزانین كە ئەوانیش‬ ‫پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە و دەیانهەوێت‬ ‫زەرب��ە لەشوڕش ب��دەن‪ .‬ئیدی پێویستە ئەو‬ ‫راگەیاندنانەش بەخۆیاندا بچنەوە و راستیەكان‬ ‫ببینن و لەمە زیاتر نەكەونە خزمەتی نەیاران‬ ‫و نەبنە چێوی دەستی هەندێك كەسی بەناو‬ ‫سیاسەتمەدار كە تەنیا بەرژەوەندی خۆیان بۆ‬ ‫گرنگە‪.‬‬ ‫* پاش ئەوەی داعش پەالماری باشووری‬ ‫كوردستانیدا‪ ،‬ئەمریكا و چەند واڵتی‬ ‫رۆژئ��اوای��ی هاتنە دەن��گ بەچەك وچۆڵ‬ ‫هاوكاری پێشمەرگەیان كرد كەچی زیاتر‬ ‫لەدوو ساڵە‪ ،‬هێزەكانی پەپەگە و یەپەژە‬ ‫شەڕی داعش دەكەن‪ ،‬بۆچی ئەو واڵتانە‬ ‫هاوكاری رۆژئ��اوا و هێزەكانی پاراستنی‬ ‫ناكەن؟‬ ‫ـ ئەمە خاڵێكی زۆر گرنگە‪ ،‬لەدەستپێكی‬ ‫ش��ۆڕش��ەوە ل��ەرۆژئ��اوای كوردستان كە ئێمە‬ ‫رووبەڕووی هێرشی داعش و تیرۆریستانی دیكە‬ ‫بووینەتەوە و بەرخۆدان دەكەین نەالیەنی كوردی‬ ‫و نەدەوڵەتانی دەرەوە هیچ یارمەتی و هاوكاریەكی‬ ‫ئێمەیان نەكردووە‪ .‬ئێمە بەئیمكان و دەرفەتەی‬ ‫خۆمان و بەتەنیا شەڕی گروپێكی تیرۆریستی نێو‬ ‫دەوڵەتیمان كردووە‪ ،‬لەزۆر الیەنەوە زەربەمان لەو‬ ‫دوژمن داوە و لەناومان بردوون‪ .‬بەڕاستی داعش‬

‫بەكردەوەكانی سەلماندوویەتی كە نەتەنیا دوژمنی‬ ‫كوردانە؛ بەڵكو دوژمنی مرۆڤایەتیە و ئیدی‬ ‫هەركەس بە باشی لەمە تێگەیشتووە‪ .‬پێشتر‬ ‫كاتێك ئێمە بە داعشماندەگووت تیرۆریست‪،‬‬ ‫كەس ئامادەنەبوو پێیان بڵێت تیرۆریست و‬ ‫ن��اوی شۆڕشگیڕیان لێدەكردن‪ ،‬ب��ەاڵم كاتێك‬ ‫بەرژەوەندی ئەوانەش كەوتە مەترسی و خۆیان‬ ‫بوونە ئامانجی داعش‪ ،‬ئەوكات قەبوڵیانكرد كە‬ ‫ئێمە راستدەكەین و داعش هێزێكی تیرۆریستە‪.‬‬ ‫باشە ئەوە زیاتر لەسێ ساڵە ئێمەش شەڕی‬ ‫تیرۆر دەكەین‪ ،‬بەداخەوە بە ئێمەشیان دەگوت‬ ‫تیرۆریست‪ ،‬كاتێك كە هێرش كرایە سەر باشوور‬ ‫هەركەس دەنگی بەرز بووە و داوای یارمەتی و‬ ‫هاوكاری بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆری داعشیان‬ ‫كرد‪ .‬بەداخەوە كاتێك داعش هێشتا نەگیشتبووە‬ ‫باشوور‪ ،‬هەندێك الیەن ئامادە نەبوون لەدژی‬ ‫داعش دەركەون و ئەمەیان وەك شەڕ و ناكۆكی‬ ‫نێوان شێعە و سوننە پێناسە دەك��رد‪ ،‬خۆیان‬ ‫ب��ەدووردەگ��رت‪ ،‬ئەمەشیان وەك سیاسەتێكی‬ ‫ستراتژیك ناورزەد دەكرد‪ ،‬بەاڵم هەركەس بینی‬ ‫كە كاتێك قەیرانەكە داوێنی ئەوانیشی گرت‪،‬‬ ‫چۆن هاوریان بەرز بووەوە‪ .‬سەرەڕای ئەوەی كە‬ ‫هەركەس ئیتر لەوە تێگەیشتووە كە یەپەگە و‬ ‫پەپەژە‪ ،‬هێزی هەرە جیددی و بەتوانان لەبەرامبەر‬ ‫تیرۆریستانی داع��ش‪ ،‬ب��ەاڵم ب��ەداخ��ەوە هیچ‬ ‫هاوكاریەكی نێودەوڵەتیمان پێنەدراوە و هەمان‬ ‫سیاسەت لەدژی ئێمەش بەردەوامە‪ .‬ئەمەش تا‬ ‫ئاستێكی زۆر دەگرێتەوە بۆ هەوڵَی هەندێك‬ ‫واڵتی ناوچەكە و چەندین پارت و الیەنی كوردی‬ ‫كە بەهەموو ئیمكانی خۆیان لەهەوڵی رەشكردنی‬ ‫شۆڕشی روژئاوا و هێزەكانی بەرخۆدانڤانیەتی‪.‬‬ ‫راستە هەندێك یارمەتی و چەكوچۆڵ گەیشتنە‬ ‫باشوور‪ ،‬بەاڵم پارتی دیموكراتی كوردستانی ـ‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ئێراق‪ ،‬دەستی بەسەرداگرتن‪ .‬نەتەنیا ئێمە‬ ‫هیچمان نەبینی حەتا حارز نەبوون یارمەتی‬ ‫هێزەكانی بەرخۆدانی شەنگال"یەبەشە"ش بكەن‪.‬‬ ‫لەراستیدا ئەمەش لەمێژوودا دەمێنێتەوە و مێژوو‬ ‫ئەمانە نابەخشێت‪ .‬هیوادارین كە ئەم دۆخە‬ ‫كۆتایی پێبێت و وەك گەمارۆی سەر رۆژئاوای‬ ‫لێنەێت‪ .‬هەر بۆیە ئێمە داواكارین كە دەوڵەت و‬ ‫زلهێزەكان راستیەكان ببینن و راست سیاسەت‬ ‫بكەن و ببینن كە ئ��ەوەی ل��ەدژی داعش شەڕ‬ ‫دەكات كێیە و كامە الیەنە و بەم پێیەش هاوكاری‬ ‫ئەو الیەن و شوێنانەش بكەن كە بەراستی شەڕی‬ ‫داعش دەكەن و پێویستیان بەو یارمەتیانە هەیە‪.‬‬ ‫* هێزە نێودەوڵەتیەكان بۆ چارەسەركردنی‬ ‫قەیرانی سووریا لە هەوڵی پێكهێنانی‬ ‫هاوپەیمانیەكن ب��ە تایبەتی ل��ەدژی‬ ‫داع���ش‪ ،‬ب��ە ب��ۆچ��وون��ی ئ��ێ��وە ئ��ەم ك��ارە‬ ‫چۆن سەردەگرێت و كێ دەتوانێت لەم‬ ‫هاوپەیمانیەدا جێ بگرێت؟‪.‬‬ ‫ـ لەدەسپێكی هاتنەئارای شۆڕشی سووریا‬ ‫و بەرفراوانتر بوونی قەیرانەكە‪ ،‬بۆ هەركەس‬ ‫دەرك���ەوت زهنییەتی ئوپۆزیسیۆن‪ ،‬هەمان‬ ‫زهنییەتی شوڤینیزمییە‪ .‬ئوپۆزیسیۆنی سووریا‬ ‫ه��ەر ل��ەس��ەرت��اوە ب��ان��گ��ەوازی ب��ۆ كۆمەڵگای‬ ‫نێودەوڵەتی دەكرد كە پێویستە ماددەی حەوت‬ ‫بخەینە پراكتیكەوە‪ ،‬واتە دەستێوەردانی سەربازی‬ ‫بكرێتە سەر سووریا‪ ،‬بەاڵم رووسیا و چین لەدژی‬ ‫ئەم بڕیارە بوون و مافی وتۆیان بەكار هێنا‪،‬‬ ‫تەبعەن ئێمەش وەك كورد كە سیاسەتی هێلی‬ ‫سێهەمین پەیڕەو دەكەین‪ ،‬هێرشی سەربازی بۆ‬ ‫سەر دەوڵەتی سووریامان پێ باش نەبوو و لەدژی‬ ‫دەركەوتین‪ .‬ئێمە رامانگەیاند كە چارەسەری‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪11‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫هەندێك یارمەتی و چەكوچۆڵ گەیشتنە باشوور‪ ،‬بەاڵم پارتی دیموكراتی كوردستانی‬ ‫ـ ئێراق‪ ،‬دەستی بەسەرداگرتن‪ .‬نەتەنیا ئێمە هیچمان نەبینی حەتا حارز نەبوون یارمەتی‬ ‫هێزەكانیبەرخۆدانیشەنگال"یەبەشە"شبكەن‬

‫لەناوخۆی سووریادایە و پێویستە لەناوخۆ‬ ‫چارەسەری قەیرانەكە بكەین‪ .‬ئێستا ئەوكەسانەی‬ ‫كە پێداگرییان لەسەر جێبەجێكردنی ئەم‬ ‫فەسڵەیان دەكرد‪ ،‬لەپاش چوار ساڵ الوارز بوونە‬ ‫و هیچ هێزێكیان نەماوە‪ .‬ئەوە ماوەی ساڵێكە‬ ‫لەناوخۆی سووریا سێ هێز بوونیان هەیە‪ .‬رژیمی‬ ‫بەشار ئەسەد‪ ،‬داعش و یەكینەكانی پاراستنی‬ ‫كوردانن‪ .‬ئێستا بۆ جارێكی دیكە دەنگۆی ئەوە‬ ‫هەیە كە زلهێزەكان دەیانهەوێت دەستێوەردانی‬ ‫سەربازی بكەن بۆ لەناو بردنی داعش لەسووریا‬ ‫و ئێراق‪ .‬كەوا بوو پێویستە ئەو هێزانەی كە‬ ‫دەیانهەوێت هێرش بكەن‪ ،‬لەگەڵ هێزەكانی‬ ‫ناوخۆی سووریا دانوستان بكەن و بگەن بە‬ ‫رێكەوتنێك‪ ،‬بەاڵم خۆ لەگەڵ رژیمی سووریا‬ ‫و داعش ناتوانن دانیشتن بكەن و دەمێنێتەوە‬ ‫الیەنی كوردی‪ .‬لەالیەكی دیكەوە ئایا ئەو گەرەنتی‬ ‫و زەمانەتە هەیە كە بەرژەوەندییەكانی الیەنی‬ ‫كوردی بێنە پاراستن و لەبەرچاو بگیردرێن یان‬ ‫خود نا‪ .‬ئەمەش خاڵێكی گرنگە‪ .‬ئەگەر گەرەنتی‬ ‫لەئارادا نیە‪ ،‬كەوابوو هاوپیمانی واتای نامێنێت‬ ‫و هێزی كوردان خۆی ناخاتە ژێر دەسەاڵت و‬ ‫كاریگەری ئەوان‪ .‬كاتێك گەرەنتی كرا و ئیرادەی‬ ‫گەلی كوردیان بەفەرمی ناسی‪ ،‬ئەوكات دەتوانین‬ ‫لەسەر هاوپیمانی و پاراستن دانوستان بكەین‪.‬‬ ‫بۆ وێنە كاتێك هێرش كرایە سەر رژێمی سەدام‪،‬‬ ‫هەرێمی كوردستان هێڵی پاراستنی بۆ دیار كرا‪،‬‬ ‫ئایا هەمان سیاسەت بۆ سوریا و رۆژئ��اواش‬

‫پەیڕەو دەك��رێ��ت؟ ئەگەر وەه��ا بێت ئێمەش‬ ‫ئامادەی هاوكارین‪.‬‬

‫* پاش ئەو پ��ەالم��ارەی داع��ش بۆ سەر‬ ‫باشوور و رۆژئاوای كوردستان و هەروەها‬ ‫دۆخی رۆژهەاڵت و باكوور‪ ،‬ئایا ئیدی كاتی‬ ‫ئەوە نەهاتووە كە كۆنگرەی نەتەوەیی‬ ‫ببسترێت و هێزێكی پاراستنی نەتەوەیی‬ ‫ئاوا بكرێت؟‬ ‫ـ ئێستا ه��ەرك��ەس چاوەڕێیە كە كۆنگرەی‬ ‫نەتەوەیی ساز بێت‪ ،‬ئەمەش بەراستی هیوای‬ ‫هەموو تاكێكی كوردە‪ .‬كورد ئیدی لەقۆناخی‬ ‫ئازادیدایە و لەوها دۆخێكدا‪ ،‬یەكێتی و هاوپەیمانی‬ ‫ئەرك و پێویستییە‪ .‬پێشتر ب��ەردەوام گرنگی‬ ‫بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی دەهاتە زمان و‬ ‫لەهەموو الیەكەوە داوا دەكرا زووتر بەڕێوە بچێت‪،‬‬ ‫بەاڵم لەرۆژی ئەمڕۆدا كە دوو پارچەی كوردستان‬ ‫ئ��ازاد ب��ووە‪ ،‬جیاوازترە و هەروەها ئیرادە و‬ ‫شۆڕشی باكوور و رۆژهەاڵتیش بەرەو پێشەوە‬ ‫دەچێت‪ .‬كەوابوو ئیمكان و دەرفەتێكی مێژووی‬ ‫بۆ كوردان هاتووەتە ئاراوە‪ .‬هەركەس چاوەڕوانی‬ ‫ئەوە بوو كە ساڵی رابردوو كۆنگرە سەر بگرێت‪،‬‬ ‫بەاڵم بەداخەوە هەندێك پارت و الیەن ئەمەیان‬ ‫قەبوڵ نەكرد و بوون بەئاستەنگ‪ .‬ئەوانە لەبەر‬ ‫بەرژەوەندی تەسكی خۆیان‪ ،‬گرنگیان بە داخوازی‬ ‫و هەستی گەلی كورد نەدا‪.‬‬ ‫پێویستە ئیدی هەموو الیەك ئەو راستییە ببینین‬

‫كە دوژمنێكی شاراوەی كوردان نەماوە‪ ،‬هەركەس‬ ‫لەهەر الوە هێرش دەكەنە سەرمان‪ .‬لەماوەی‬ ‫راب��ردووش��دا لە رێگای تیرۆریستانی داعش‬ ‫هێرشەكانی خۆیان درێژە پێدەدەن‪ .‬بەداخەوە‬ ‫لەوەها دۆخێكدا كاتێك باسی كۆنگرەی نەتەوەیی‬ ‫دەكرێت‪ ،‬هەندێك پارت و الیەن ئەمەیان پێ‬ ‫ناخۆشە و دەب��ن بەئاستەنگ‪ ،‬ئەمەش تەنیا‬ ‫دوژمنانی گەلی كورد خۆشحاڵ دەكات‪ .‬لەراستیدا‬ ‫ئێستا لەهەموو كاتێك زیاتر پێویستیمان بە‬ ‫بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی هەیە تاكو ببێت بە‬ ‫چەترێكی گشتی بۆ هەموو الیەك‪.‬‬ ‫ئیستا زۆربەی پارت و رێكخراوە كوردیەكانی هەر‬ ‫چ��وارپ��ارچ��ەی كوردستان و دەرەوەی واڵت‬ ‫پشتیوانی لەبەستنی هەرچی زووتری كۆنگرەی‬ ‫نەتەوەیی دەكەن و ئامادەیی خۆیان نیشان داوە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەمەش بڵێیم س��ەرەڕای ئەوەی كە هەر‬ ‫كەس باس لەبەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی دەكات‪،‬‬ ‫دیسان لەباشوری كوردستان سەرەڕای ئەو هەموو‬ ‫پارتە سیاسیانە كە رۆژانە لەسەر رەوشی سیاسی‬ ‫ناوچەكە و گرنگی ئ��ەم قۆناخە ش��رۆڤ��ە و‬ ‫هەڵسەنگاندن دەكەن‪ ،‬لەهەڵوێست و قسەكانیاندا‬ ‫وش���ەی ك��ۆن��گ��رەی ن��ەت��ەوەی��ی نابینرێت و‬ ‫نابیسرێت!!‪ .‬هیوادارین كە ئەو پارت و الیەنانە‬ ‫پێداچوونەوە بەسەر بەرنامە و كرداری سیاسی‬ ‫خۆیاندا بكەن و لەگرنگی و كاریگەربوونی بەستنی‬ ‫كۆنگرەی نەتەوەیی تێبگەن و لەگەڵ پارچەكانی‬ ‫دیكەی كوردستان خۆیان رێكبخەن‪.‬‬


‫وتار‬

‫‪12‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ئابوری لەڕوانگەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دیموكراتیەوە‬ ‫ئا‪ /‬رۆژی واڵت‬ ‫ئابوری بەشێكی ژیانی مرۆڤ پێكدێنێت‪ ،‬لەمڕۆدا باڵی بەسەر زۆربەی‬ ‫بوارەكانی ژیاندا كێشاوە‪ .‬ئابووری و سەرمایە دوو دەستەواژەن مێشكی‬ ‫زۆربەی تاكەكانی كۆمەڵگا و پێكهاتە جیاوازەكانی كۆمەڵگایان جەنجاڵ‬ ‫كردووە‪ .‬مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەستی بەگرنگی و كاریگەری ئەم‬ ‫بابەتە كردووە‪ ،‬هەر بۆیە بەشێوەیەكی فراوان و شارەزایانە ئەم بابەتەی‬ ‫گرتۆتە دەست و پێناسەی كردووە و شێوەی داوەتێ‪ .‬لەم رێگەیەشەوە‬ ‫توانیویەتی جومگە سەرەكیەكانی كۆمەڵگا و ئیرادە و رەنجی تاك كۆنترۆڵ‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫هەڵبەتە ماركس لەپەرتوكی سەرمایەدا هەوڵیداوە راستی سەرمایە و ئابوری‬ ‫و تێزی سەرمایەداری شی بكاتەوە و ئەو تێزە تا ڕادەیەك كاریگەری هەبوو‬ ‫لەسەر وشیاربوونەوەی جوتیاران و كرێكاران و رەنجدەران‪ ،‬بەاڵم لەبەر‬ ‫ئەوەی سەرتاپای ژیانی لەروانگەی بەهاو زێدە باییەوە شرۆڤە كرد و‬ ‫ئابوری و سەرمایەی لێك جیا نەكردەوە و دواتریش شوێنكەوتووەكانی‬ ‫ماركس لەرێگەی پێكەوە بەستنەوەی ئابووری و دەوڵ��ەت پێكەوە‪،‬‬ ‫نەیانتوانی مامەڵەیەكی راست و سەركەوتوانە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بكەن‪.‬‬ ‫رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆجاالن لەڕوانگەی مۆدێرنیتەی دیموكراتیەوە زۆر بەوردی‬ ‫تیشكی خستۆتە سەر ئەم بابەتە و هەوڵیداوە شیكردنەوەیەكی راستی بۆ‬ ‫بكات‪ .‬بەپشتبەستن بەو هەڵسەنگاندنانە‪ ،‬هەوڵدەدەین شیكردنەوەیەكی‬ ‫راست بۆ تێگەی ئابووری و سەرمایەداری بكەین‪.‬‬ ‫لەدێرزەمانەوە ئابووری لەناو كۆمەڵگادا وەكو ماڵداری یاخود بەشێكی‬ ‫سەرەكی لە ماڵداری پێناسە كراوە‪ .‬واتە ئابووری بەو چاالكیانە وتراوە‬ ‫كە پەیوەستن بە ئیدارەكردنی ژیان و ماڵەوە‪ ،‬هەر ئەمەش وایكردووە‬ ‫عەرەب بڵێن‪":‬االقصاد نصف المعیشە"‪ ،‬بەواتای باش خۆبەرێوەبردن‬ ‫یاخود دەستگرتن بەماڵەوە نیوەی بژیۆییە‪ ،‬بەاڵم كۆمەڵگا هەموو جۆرە‬ ‫چاالكیەكانی مرۆڤ وەكو ماڵداری نەبینیوە‪ ،‬یاخود پەسندی نەكردووە‪ .‬بۆ‬ ‫نمونە‪ ،‬كەسێك خواستبێتی بەبێ رەنج و ماندوو بوون بژی‪ ،‬سەرزەنشتی‬ ‫كردووە و پێگوتووە؛ دەستی ماندوو لەسەر سكی تێرە یاخود گۆشتی‬ ‫رانی خۆت بخۆ و منەتی قەصاب هەڵمەگرە‪ .‬ئەمە بەو واتایە دێت كە‬ ‫كاروماڵداری بەبێ رەنج لەالی كۆمەڵگا خوازراو نییە‪ .‬هەر ئەمەش هۆكارە‬ ‫بۆ ئەوەی كە"دزی"كردن وەكو كردەوەیەكی دوور لەئەخالقی كۆمەڵگا‬ ‫سەیری بكرێت‪ .‬لێرەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە ئابووری ئەو چاالكی و‬ ‫كردەوانە دەگرێتەوە كە بەگوێرەی ئەخالقی كۆمەاڵیەتین و ماڵداری پەرە‬ ‫پێدەدەن‪.‬‬ ‫لەكاتێكدا ئابووری چاالكیەكی ماڵدارییە و هەڵقواڵوی رەنج و ماندووبوونە‪،‬‬ ‫س��ەرم��ای��ەداری‪ ،‬یاخود س��ەرم��ای��ەگ��وزاری و ك��ۆك��ردن��ەوەی سەرمایە‬ ‫لەدێرزەمانەوە وەكو دیاردەیەكی نەخوازراو و بێزراوی ناو كۆمەڵگا‬ ‫سەیری كراوە‪ .‬كۆمەڵگا بەگومانەوە سەیری ئەوانەی كردووە كە سەرمایە‬ ‫كۆدەكەنەوە‪ ،‬رەخنەی لەو كردەوە و كەسانە گرتووە كە پارە و سەرمایە‬ ‫كۆدەكەنەوە و هەوڵیداوە تاكەكانی خۆی لەسەر ئەوە پەروەردە بكات‬ ‫كە كۆكردنەوەی سەرمایە نەكەنە ئامانجی خۆیان‪ .‬لەسەر ئەم بابەتەش‬ ‫پێشینیانمان زۆر شتی بەنرخیان گوتووە‪ ،‬لەوێنەی؛ ماڵی خۆنەخۆر بۆ‬ ‫چەكمە بۆر‪ .‬كەس ماڵی دونیا لەگەڵ خۆیدا ناباتە گۆڕەوە‪ .‬ماڵی دونیا‬ ‫چڵكی دەستە‪ .‬هەر ئەمەشە وایكردووە كە رەخنە لەو كردەوانە بگرن كە‬ ‫هەندێك كەس لەرێگەیەوە دەخوازن بەبێ رەنج سەرمایە كۆبكەنەوە؛ بۆ‬ ‫نمونە كۆكردنەوەی پارە لەرێگەی"سوو" خواردنەوە لەناو كۆمەڵگاكاندا‬

‫لەدێرزەمانەوە كارێكی نەخوازراو و قیزەون بووە و دواتر ئەمە لەئیسالمدا‬ ‫حەرام كراوە‪ ،‬یان شاردنەوەی پارە و شت و مەك لەكاتێكدا كە كۆمەڵگا‬ ‫پێویستی پێیەتی و بەكارهێنانی لەكاتێكی تردا بەئامانجی پەیداكردنی‬ ‫قازانجی زیاتر‪ ،‬لەوكردەوانەن كە كۆمەڵگا پەسندی ناكات‪ .‬ناولێنانی ئەو‬ ‫كەسانەش كە زۆر پارە و سەرمایەیان خۆشدەوێت و نایخەنە خزمەتی‬ ‫كۆمەڵگا و دەوروبەرەوە بە"پیسكە" جوانترین وێناكردن و پێناسەكردنی‬ ‫سەرمایەگوزارییە لەكۆمەڵگای ئێمەدا‪ .‬لێرەوە ئەو ئەنجامە وەردەگرین كە‬ ‫سەرمایەداری و كۆكردنەوەی سەرمایە و ئەو چاالكی و كردەوانەی كە‬ ‫خزمەت بەكۆمەڵگا ناكەن وەكو ماڵداری سەیری ناكرێت و دوو دیاردە و‬ ‫چاالكی پێچەوانەی یەكترین‪.‬‬ ‫ئ��ەوەی جێگەی سەرنجە‪ ،‬مۆدێرنیتەی سەرمایەداری زۆر لێزانانە‪،‬‬ ‫توانیویەتی ئ��ەم دوو دی��ارە و چاالكیە تێكەڵی یەكتری بكات و‬ ‫بیانبەستێتەوە بەیەكترییەوە و هاوشێوەی یەك چاالكی نیشانی كۆمەڵگای‬ ‫بدات و لەئەنجامدا سیمایەكی جوانی بەسەرمایەداری بەخشیوە‪ ،‬یاخود‬ ‫دەخوازێت بیبەخشێن‪ .‬ئەوەتا تابلۆیەكی وەهای دروستكردووە كە ماڵداری‬ ‫و خۆبەرێوەبردن بەبێ كەڵەكردنی سەرمایە مەحاڵە و لەم روانگەیەوە‬ ‫كۆكردنەوەی سەرمایەی كردۆتە پێویستیەكی ژیانی مرۆڤەكان و ئامانجی‬ ‫سەرەكی‪ .‬هەر لێرەوە كاری لەسەر ئەوە كردووە كە شاردنەوەی سەرمایە‬ ‫و بەكارهێنانی بۆ قازانجی زیاتر بكاتە كردەوەیەكی رەواو لەم پێناوەشدا‬ ‫بانكەكانی دروستكردووە‪ .‬سوخواردنی حەاڵڵكردووە‪ ،‬ملمالنێ و كێبەڕكێی‬ ‫لەسەر كۆكردنەوەی سەرمایەی كردووە بەماف و بەشێك لەئازادییەكان‪.‬‬ ‫بەمشێوەیە هەرچی ناشیرینیەكانی"سەرمایە كەڵەكەكردن"ە وەكو جوانی‬ ‫نیشانی تاك و كۆمەڵگای داوە‪ .‬هەر ئەمەشە وای كردووە كە چەندە ئەم‬ ‫سیستەم و پێوانانەی لەناو كۆمەڵگادا جێگیر ببن و برەو پەیدا بكەن‪،‬‬ ‫ئەوەندە ژیانی كۆمەاڵیەتی لەراستی خۆی دوور بكەوێتەوە‪.‬‬ ‫بابەتێكی ت��ری م��اڵ��داری كە گرنگە لێرەدا باسی بكەین‪ ،‬چاالكیە‬ ‫كۆمەاڵیەتیەكانە‪ ،‬لەكۆمەڵگای سروشتی و ئاساییدا چاالكیە كۆمەاڵیەتیەكان‬ ‫واتای مۆرالێیان هەیە و كاتی بۆ تەرخان دەكرێت‪ ،‬بەاڵم لەو كۆمەڵگایەی‬ ‫كە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەخوازێت بیخولقێنێن‪ ،‬چاالكی كۆمەاڵیەتی‬ ‫یان هیچ بەها و نرخێكی نییە‪ ،‬یاخود بەماددە دەپێورێت و ئەمەش‬ ‫بۆشاییەكی مۆراڵی دەخولقێنێ‪ .‬هەر ئەمەش وایكردووە كە لەچەمكی‬ ‫مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا سەرمایە دەبێتە سەروەر و حوكمی هەموو‬ ‫بوارەكانی ژیان دەكات‪.‬‬ ‫لەتێگە و چەمكی مۆدێرنیتەی دیموكراتیدا وەك��و هەنگاوی یەكەم‬ ‫هەوڵدەدرێت ئابووری و سەرمایە وەكو دوو دەستەواژە و دووب��واری‬ ‫جیاوازی ژیان بگیردرێتە دەست و هەریەكەیان وات��ای خۆیان بدرێتێ‪.‬‬ ‫مۆدێرنیتەی دیموكراتی پێ وایە ئابووری ئەو چاالكیانەن كە وابەستەی‬ ‫پێویستی كۆمەڵگان و لەرێگەیەوە مرۆڤ دەتوانێت باری گوزەرانی خۆی‬ ‫و كۆمەڵگاكەی بەرەو باشتر ببات‪ ،‬بەاڵم سەرمایەداری ئەو چاالكیانەیە كە‬ ‫دابڕاوە لەرەنج و راستی كۆمەڵگا و لێرەوە مۆدێرنیتەی دیموكراتی خۆی‬ ‫بێ بەری دەكات لەسەرمایەداری و ئەو شێواز و رێبازانەی كە هەوڵدەدەن‬ ‫سەرمایەداری جوان بكەن‪ ،‬بەپێچەوانەوە هەوڵدەدات گرنگی بەئابووری‬ ‫بدات و بەدوای ئەو رێباز و شێوازانەدا دەگەڕێت كە دەتوانرێت لەرێگەیەوە‬ ‫ئابووری تاك و كۆمەڵگا گەشە بكات و ئاستی گوزەرانیان بەرز بكرێتەوە‪.‬‬ ‫هەر بۆیە ئەم شێواز و رێبازانە دەگرێتە بەر‪:‬‬ ‫‪1‬ـ گرنگی بەپێوەرە ئەخالقیەكانی كۆمەڵگا دەدات و لەم ڕوانگەیەوە‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪13‬‬

‫وتار‬

‫لەتێگە و چەمكی‬ ‫مۆدێرنیتەیدیموكراتیدا‬ ‫وەكو هەنگاوی یەكەم‬ ‫هەوڵدەدرێتئابووری‬ ‫و سەرمایە وەكو دوو‬ ‫دەستەواژە و دووبواری‬ ‫جیاوازی ژیان بگیردرێتە‬ ‫دەست و هەریەكەیان واتای‬ ‫خۆیانبدرێتێ‪.‬مۆدێرنیتەی‬ ‫دیموكراتی پێ وایە ئابووری‬ ‫ئەو چاالكیانەن كە وابەستەی‬ ‫پێویستی كۆمەڵگان و‬ ‫لەرێگەیەوە مرۆڤ دەتوانێت‬ ‫باری گوزەرانی خۆی و‬ ‫كۆمەڵگاكەی بەرەو باشتر‬ ‫ببات‪ ،‬بەاڵم سەرمایەداری‬ ‫ئەو چاالكیانەیە كە دابڕاوە‬ ‫لەرەنج و راستی كۆمەڵگا‬ ‫و لێرەوە مۆدێرنیتەی‬ ‫دیموكراتی خۆی بێ بەری‬ ‫دەكات لەسەرمایەداری و‬ ‫ئەو شێواز و رێبازانەی كە‬ ‫هەوڵدەدەنسەرمایەداری‬ ‫جوان بكەن‪ ،‬بەپێچەوانەوە‬ ‫هەوڵدەدات گرنگی بەئابووری‬ ‫بدات و بەدوای ئەو رێباز‬ ‫و شێوازانەدا دەگەڕێت كە‬ ‫دەتوانرێتلەرێگەیەوە‬ ‫ئابووری تاك و كۆمەڵگا گەشە‬ ‫بكات و ئاستی گوزەرانیان بەرز‬ ‫بكرێتەوە‬ ‫چاالكی ئابووری و كۆمەاڵیەتی پەرە پێدەدا‪.‬‬ ‫‪2‬ـ رووبەرووی هەموو ئەو چەمكانە دەبێتەوە كە سەرمایە و قازانج دەكەنە‬ ‫ئامانج و بااڵدەستیان دەكەن و ژیان بەو پێیە دەپێون‪ .‬بەواتایەكی تر‬ ‫رووبەرووی سەروەری سەرمایە و قازانج دەبێتەوە‪.‬‬ ‫‪3‬ـ سەرجەم ئەو ملمالنێیانەی كە قازانج و دەسكەوتی تاكەكەسی و گروپ و‬ ‫پێكهاتەیەك لەسەر حسابی تاك‪ ،‬گروپ و پێكهاتەیەكی تر دەكەنە ئامانج‪،‬‬ ‫پەسند ناكات و نایخاتە چوارچێوەی كاری ئابوورییەوە و هەوڵدەدات تاك‬ ‫و كۆمەڵگاكانی لێ دوور بخاتەوە‪.‬‬ ‫‪4‬ـ گرنگی بەبواری كشتوكاڵ و ئاودێری دەدات و پەرەی پێ دەدات‪.‬‬ ‫‪5‬ـ گرنگی بەپیشەسازی دەدات‪ ،‬بەاڵم رووب��ەرووی پیشەسازیگەرایی‬ ‫دەبێتەوە‪.‬‬ ‫‪6‬ـ گرنگی بەشار و گوندەكان دەدات و هاوسەنگی گەشەی گوند و شار‬ ‫دەپارێزێت و رووبەرووی ئەو چەمكانە دەبێتەوە كە سەرجەم جوانیەكانی‬

‫ژیان دەبەستێتەوە بەشار و شارستانیەوە‪ ،‬سەرجەم باشی و پێشكەوتنێك‬ ‫دەبەستێت بەشاراوە و ناشیرینی‪ ،‬خراپی و دواكەوتنێك دەبەستێت‬ ‫بەگوندەوە‪ .‬دژی هەڵئاوسانی شار و گەورەبوونی لەڕادەبەدەری شارە و‬ ‫لەگەڵ سنوورداركردنی قەبارەی شاردایە‪.‬‬ ‫‪7‬ـ مۆدێرنیتەی دیموكراتی لەگەڵ گەشەپێدانی ئازادانەی ئابووری تاك‬ ‫و كۆمەڵگادایە‪ ،‬بەاڵم نە لەگەڵ سەرمایەگوزاری تاكدایە‪ ،‬نە لەگەڵ‬ ‫سەرمایەگوزاری دەوڵ��ەت و دەستەوە دایە‪ .‬بەواتایەكی تر نە لەگەڵ‬ ‫قۆرخكردنی سەرمایەدایە لەالیەنی دەوڵ��ەت��ەوە‪ ،‬نە لەگەڵ چەمكی‬ ‫بەناو"ئابوری بازاڕ"دایە‪ ،‬كە لەبن ناوی"ئابوری بازاڕدایە"پەرە بەچەمكی‬ ‫سەرمایەی بازاڕ دەدەن و ئەمەش هەڕەشەیەكی مەزنە بۆ سەر ناوەرۆكی‬ ‫ئابووری و كۆمەڵگا‪.‬‬ ‫بێگومان كاتێك ئەم چەمكانە راست بكرێنەوە‪ ،‬ئەوا گۆڕانكارییەكانی‬ ‫دەكەونە سەر رێڕەوی خۆیان‪.‬‬


‫وتار‬

‫‪14‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دۆخی باشوور و پەیامی نەتەوەیی پەكەكە‬ ‫ن‪ :‬كامەران گوڵپی‬ ‫پەكەكە كەلتوری نیازمەندی و هاوكاری واڵتانی‬ ‫دەرەكی تێكشكاند بەناردنی گەریال بۆ باشوری‬ ‫كوردستان لەدژی (داعش) و خەباتی چەندین‬ ‫ساڵەی پەكەكە ڕاستی ئازادیخوازی گەلی كوردی‬ ‫بەجیهان سەلماند‪ .‬پرسیارێك الی تاكی كوردی‬ ‫دروس��ت ب��ووە (باشە پەكەكە بۆ وادەك��ات)‪،‬‬ ‫لەكاتێكدا سەنگەرەكان بەرامبەر داعش چۆڵكران‬ ‫لەشەنگاڵ ئ��ەم بەڵێنی خ��ۆی ب��ردە س��ەر بۆ‬ ‫نەتەوەكەی ئەویش بەناردنی گەریال بۆ بەرەكانی‬ ‫جەنگ هەتا ئەو ڕاستیە لەمێژینە الی تاكی‬ ‫كورد زیندوو بێتەوە كە(یەك نەتەوەیی كورد)‬ ‫سنوری دەستكرد ناتوانێت بەری پێبگرێت لەژێر‬ ‫هیچ ناوێكدا‪ .‬بەڵێن و سوێندی گەریال پاراستنی‬ ‫خاكی كوردستانە لەهەر چوارپارچە و خۆداڕنین‬ ‫لەهەموو خۆشیەكانی ژیان تا ئازادكردنی تەواوی‬ ‫كوردستان‪ ،‬ژووان و خۆشەویستی گەریال تەنها‬ ‫لەخۆشویستنی نیشتماندا)‪ ،‬كۆكراوەتەوە بۆیە‬ ‫لەباشور ئەم بۆچونە زۆری ماوە قەبوڵ بكرێت‪،‬‬ ‫بەاڵم شەڕی دوو ساڵەی (یەپەگە)‪ ،‬لەڕۆژئاوای‬ ‫كوردستان بەرامبەر بەداعش ڕاستی ئەم سوێندەی‬ ‫سەلماند لەسەر ئەرزی واقع‪ .‬لەباشوری ئازیزدا‬ ‫چەندین ساڵە چەتری ئازادی بەسەرمانەوەیە‪،‬‬ ‫بەاڵم بەداخەوە ستراتیجمان نەبووە بۆ داهاتوو‬ ‫ب��ەج��ۆرێ��ك تەنها بەبانگەشەیەكی درۆ بۆ‬ ‫گروپێكی تیرۆرستی وەكو داعش خەڵكی ماڵ‬ ‫و حاڵیان لەشارەكانی هەرێمدا دەخەنە حاڵەتی‬ ‫ئامادەباشیەوە بۆ هەاڵتن لەكاتێكدا ڕۆژئاوا بەبێ‬ ‫داوای كۆمەك و هاوكاری واڵت��ان دژی داعش‬ ‫جەنگان‪ .‬لەكاتی ئاشتی و ئارامیدا دەتوانرێت‬ ‫ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەیی الی تاكی كوردی‬ ‫دروست بكرێت بۆیە سەرانی سیاسی لەهەرێمدا‬ ‫ئەم دەرفەتە زێڕینەیان لەدەست چوو؛ چونكە‬ ‫كۆمەڵگای كوردیان ڕاهێنا لەسەر كۆكردنەوەی‬ ‫پارە و سامان و دواتریش خەرجكردنی لەواڵتانی‬ ‫بیانی تەنها لەبەر ئەوەی تاكی كورد شانازی‬ ‫ب���ەوەوە بكات كە چەندین واڵت��ی دەرەوەی‬ ‫بینیوە‪ ،‬لەكاتێكدا لەسەدا شەستی تاكی ئەم‬ ‫هەرێمە شاری شەهیدان و سنبولی نەتەوەیمان‬ ‫(هەڵەبجە)ی شەهیدیان نەبینیوە‪ ،‬ئەمە خۆی‬ ‫لەخۆیدا كارەساتە لەسەر بیركردنەوەی تاكی‬ ‫كورد و ڕازی بوون بە دۆخی سەپێنراو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫گەریال كاتێك دایكە نیشتمان بانگەواز دەكات‬ ‫ڕاستەوخۆ و بێ دوودڵی بەدەم بانگەوازەكەوە‬ ‫دێت لەهەربەشێكی ئەم كوردستانە بەجۆرێك‬ ‫دەڵێت بۆ ئەو بەشە ڕاهێنراوە كە بەرگری لێبكات‬ ‫بەمەرجێك یەكەم جاریەتی ئەو شوێنە ببینێت‪،‬‬ ‫ئەمەیە ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەیی و جیاوازی‬

‫لەچۆنیەتی پراكتیزەكردنیدا‪ ،‬گەریال تەنها چەكی‬ ‫شانی و كۆڵەپشتەكەی دەناسێت ئەویش لەپێناو‬ ‫نیشتماندا‪ ،‬بۆیە خۆیەكالكردنەوە بۆ نیشتمان‬ ‫گیانی دەوێت‪ ،‬ژیانی دەوێت بكرێتە قوربانی‪،‬‬ ‫شەهید بوون لەپێناو زیندوومانەوەی نەتەوەدا‬ ‫لەبەرئەوەی ئێمە فەرهەنگی ژیانی نۆرماڵ زاڵە‬ ‫بەسەرماندا بۆیە بەرخودان لەنزمترین ئاستیدایە‪.‬‬ ‫هەركات توانیمان ژیانمان لەپێناو نیشتماندا‬ ‫ببەخشین ئەوكات لەمانای بەرخودان تێدەگەین‪،‬‬ ‫ب��ن��اری قەندیل سەلماندی بەنەتەوەكەمان‬ ‫بەناردنی گەریال بۆ باشور و شەڕ دژی داعش‬ ‫كە جگە لەبازنەی نەتەوە هیچ بازنە و مەرامێكی‬ ‫حزبی ئەوانی فێری بەرخودان نەكردووە‪ ،‬بۆیە‬ ‫پێگەیاندنی ڕۆلەكانی ئەم گەلە بەزایە نەچووە‬ ‫ب��ەدرێ��ژای��ی س��ی و پێنج ساڵی ب��ەرخ��ودان‪،‬‬ ‫داستانی ڕزگاركردنی ئاوارەكانی چیای شەنگال‬ ‫و گەیاندنیان بەڕۆژئاوای خۆشەویست بەئەمەكی‬ ‫و وەف��اداری گەریال و یەپەگەی بۆ ڕای گشتی‬ ‫خستەڕوو كە كوردستان یەك كوردستانە‪ .‬سنورە‬ ‫دەستكردەكان بەزێنران و داڕم��ان لەبەرامبەر‬ ‫یەكینەكانی گەریال لە ڕۆژئاوا و باكور و باشور‬ ‫و رۆژه��ەاڵت كاتێك بانگەوازی بەرگریان چڕی‬ ‫لەبەرامبەر تیرۆرستانی داعش‪ .‬بەدەمەوەهاتنی‬ ‫گەریال لەشەنگال بۆ ئەوە بوو واڵتانی جیهان‬ ‫چۆڵكردنی شەنگال لەالیەن پێشمەرگەوە نەكەنە‬ ‫شكستی ك��ورد و پێگەی تیرۆری پێ بەهێز‬ ‫بكرێت‪ ،‬بۆیە بە بۆچونی من لەمەوال حكومەتی‬ ‫ئێراقیش مامەڵەیەكی ئەقاڵنیانە لەگەڵ باشوردا‬ ‫دەك��ات ل��ەڕووی مافەكانیەوە‪ ،‬من پێم سەیرە‬ ‫دوژمنی بەرامبەرمان ك��ە(داع��ش)ە خاوەنی‬ ‫هێزی زەمینیە‪ ،‬بەاڵم داوای هاوكاری ئاسمانی‬ ‫لەئەمریكا بكرێت بۆ لێدانی؛ چونكە من هیچ كات‬ ‫ب��اوەڕم نیە داعشێكی ئ��ااڵڕەش هێز و توانا و‬ ‫بەرخودانی لەڕۆڵەكانی ئەم نەتەوەیە بەرزتر بێت‪.‬‬ ‫ئیتر لەپای چی هێرشی ئاسمانی ئەگەر خودی‬ ‫ئەمریكا نایەوێت لەڕێی ئەم بۆردومانانەوە هەموو‬ ‫هێزە ڕادیكالیەكان لەكوردستان بئاڵێنێت بەوەی‬ ‫شەڕی كورد دەكات دژی داعش‪ .‬ئەی باشە ئێمە‬ ‫بەنزیكی چارەكە سەدەیەك خەریكی چی بووین‬ ‫لەباشور‪.‬‬ ‫كە نەمانتوانیبێت هێزێكی سەربازی چاالك بنیات‬ ‫بنێین ئەمە خۆی لەخۆیدا پرسیاری خودی‬ ‫واڵتانی ئەۆروپیە‪ ،‬بۆیە سەركردایەتی كورد‬ ‫لەژێرپرسیاردایە لەم ڕوانگەیەوە لەالی ئێمەی‬ ‫هاواڵتی و ئەوانی ئەۆروپی‪ ،‬بەاڵم لەكۆبانی داعش‬ ‫هەموو هێزی خۆی تاقی كردەوە‪ ،‬كەچی لوتی‬ ‫شكاو شكستی خوارد لەبەرئەوەی هەموو تاكێكی‬ ‫ئەو بەشەی كوردستان یەپەگە بوون‪ ،‬ماڵ نیە‬ ‫شەهیدێك و دووان���ی نەبەخشیبێت‪ .‬بۆیە‬

‫دەستكەوتەكان لەوێ نەتەوەیین نەك حزبی‪،‬‬ ‫جگە لە پەكەكە هەرهێزێكی تر بەدرێژایی مێژووی‬ ‫دروستبوونی لەلیستی تیرۆردا بوایە هەرزوو‬ ‫دەڕوخاو و نەدەمایەوە لەبەرەی بەرخوداندا بۆیە‬ ‫خەباتی نەتەوەیی ئەوان جێی دەستخۆشی و‬ ‫شانازیە بۆ هەموو كوردان بەبێ جیاوازی بیر و‬ ‫ئ��ای��دی��ا‪ .‬ب��ۆی��ە پەیامی ن��ەت��ەوەی��ی پەكەكە‬ ‫سەركەوتوانە بەهەموو جیهان و بەگشتی و‬ ‫كوردان بەتایبەتی گەشت كە سنوری دەستكرد‬ ‫تەنها لەسەر نەخشە بوونی هەیە‪ ،‬بەاڵم لەڕووی‬ ‫جوگرافیەوە نەخێر‪ ،‬بۆیە ڕاستیەك هەیە كە‬ ‫بازنەی بیری نەتەوەیی و ئینتیما بۆ خاك تاكە‬ ‫ڕێگای گەیشتنمانە بە سەركەوتن‪ .‬یەكێكی تر‬ ‫لەداهێنانەكانی پەكەكە وەالنانی كەلتوری (تۆڵە)‬ ‫بوو بەرامبەر بە سەركردایەتی سیاسی لەباشور؛‬ ‫چونكە هێڵی نەتەوەیی ئەو هێڵەیە كە نابێت‬ ‫ببەزێنرێت‪ ،‬ه��ەرچ��ەن��دە لەباشور بەهەمان‬ ‫رۆحیەتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەواندا نەكرا لەهاوكاری‬ ‫و پاڵپشتی لەخۆبەڕێوەبەری لەڕۆژئاوا‪ ،‬بۆیە تاكی‬ ‫كورد شایەتی ڕاستگۆیی ئەوانە‪ ،‬واتە(پەكەكە)‬ ‫لەگەیاندنی پەیامی نەتەوەیدا‪ .‬بۆیە دەرفەتێكی‬ ‫زێڕینە لەبەردەم كورداندا كە س��وود لەتوانا‬ ‫سەربازیەكان و ئەزموونی چەندین ساڵەی گەریال‬ ‫وەربگیردرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و‬ ‫دوژمنان لەبەرەكانی جەنگدا‪.‬‬

‫یەكێكیتر‬ ‫لەداهێنانەكانیپەكەكە‬ ‫وەالنانیكەلتوری‬ ‫(تۆڵە)بوو بەرامبەر بە‬ ‫سەركردایەتیسیاسی‬ ‫لەباشور؛ چونكە هێڵی‬ ‫نەتەوەیی ئەو هێڵەیە‬ ‫كە نابێت ببەزێنرێت‪،‬‬ ‫هەرچەندەلەباشور‬ ‫بەهەمانرۆحیەتەوە‬ ‫مامەڵە لەگەڵ ئەواندا‬ ‫نەكرا لەهاوكاری و‬ ‫پاڵپشتیلەخۆبەڕێوەبەری‬ ‫لەڕۆژئاوا‪ ،‬بۆیە تاكی كورد‬ ‫شایەتی ڕاستگۆیی ئەوانە‪،‬‬ ‫واتە(پەكەكە)‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪15‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫حەسەن جودی؛‬

‫پێویستە كورد لەئاستی ئێراق و خۆرهەاڵتی ناویندا لەفاكتەرەوە ببێتە ئەكتەر‪،‬‬ ‫لەكارتەوە ببێتە ئیرادە‪ ،‬لەئامرازبوونەوە ببێتە بڕیاردەر‬

‫ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پارتی چارەسەری دیموكراتی‬ ‫كوردستان"حەسەن جودی" لەم چاوپێكەوتنەی "رۆژی واڵت"دا‬ ‫س��ەب��ارەت بە پێكهێنانی حكومەتی ن��وێ ئێراق دەڵ��ێ؛ هێزە‬ ‫ك��وردی��ی��ەك��ان ب��ەش��داری حكومەتی ن��وێ��ی ئێراقیان پێكرا‪.‬‬ ‫بەشداربوونێك لەمێژووی نەوەد ساڵەی حوكمڕانی ئێراقدا جاری‬ ‫یەكەمە كورد ئەوەندە بە الوازی و ئەستۆخواری بەشداری حكومەتی‬ ‫ئێراق ببێت"‪ ،‬هاوكات دەڵێتیش‪ ":‬ناكرێ گەلی كوردستان چیتر‬ ‫بەو ئەقڵییەتە سیاسییە و بەو سیاسەتە ئیفالسبووەی ئەو هێزانە‬ ‫رازی نەبێت‪ .‬پێویست دەكات لەبەرامبەر بەو هێزانە بێدەنگ‬ ‫نەبێت و راپەڕێت"‪.‬‬

‫ئا‪ /‬رۆژی واڵت‬ ‫* وەكو دیارە هێزە سیاسییەكانی كورد بەشداری حكومەت بوون‪.‬‬ ‫ئایا لەم حكومەتە نوێیەی ئێراقدا ئەو هێزانە خاوەن چ سنگ‬ ‫و قورساییەك دەبن؟ ئایا دەتوانن مافە ڕەواكانی گەلی كورد‬ ‫بخەنە ژێر گەرەنتیەوە؟‬ ‫ـ وەكو شیمانە دەكرا؛ هێزە كوردییەكان بەشداری حكومەتی نوێی ئێراقیان‬ ‫پێكرا‪ .‬بەشداربوونێك لەمێژووی نەوەد ساڵەی حوكمڕانی ئێراقدا جاری یەكەمە‬ ‫كورد ئەوەندە بە الوازی و ئەستۆخواری بەشداری حكومەتی ئێراق ببێت‪.‬‬ ‫ئەمە لەكاتێكدا حكومڕانێتی ئێراق هیچ كاتێك هێندەی ئێستای خۆی الواز‬ ‫نەبووە‪ .‬هێندەی ئێستای تەنگەتاو نەبووە و نیوەی خاكەكەیشی وەها داگیر‬ ‫نەكراوە‪ .‬هۆكاری ئەو دۆخەی كە ئەو هێزە كوردییانە تێیكەوتوون ئەوەیە‬ ‫كە خاوەن ئەقڵییەتێكی بەرتەسكی زۆر دواكەوتوو و هەلپەرستن‪ .‬ئەقڵییەتی‬ ‫سیاسی هێزە دەسەاڵتدارەكانی باشووری كوردستان ئەقڵییەتێكی میللیگەرای‬ ‫سەرەتایی و دواكەوتوو و وابەستەیە بەدەرەوە‪ .‬ئەقڵییەتێكیچەقبەستوو و بێ‬ ‫بەرنامە و بێ ستراتیژە‪ ،‬بێ ئیرادە و بێ بڕیارە‪ .‬ئەم ئەقڵییەتە لەمێژووی‬ ‫بزاوت و دەسەاڵتدارێتی خۆیدا جگە لە شكست و وێرانكاری‪ ،‬سازش و‬ ‫تەسلیمبوون هیچ شتێكی دیكە بەرهەمنەهێناوە‪.‬‬ ‫ئەو ئەقڵییەتە ئەقڵییەتێكی تەواو دەسەاڵتخواز و پاوانخوازە‪ ،‬تەنانەت‬ ‫ئامادەیە بۆ هەندێك پۆست و پارە و ئیمتیازاتی حزبی و شەخسی كۆی‬ ‫دۆزی گەلی كورد سەوداومامەڵەی پێبكات‪ .‬ئەوەی تا ئێستا كراوە و دەكرێت‬ ‫هەر ئەوەبووە‪ .‬بۆ ئەو هێزە كوردییانە دۆزی كورد سەرچاوەیەكی باشی‬ ‫بازرگانیپێكردن قۆرخكارییە‪ .‬مرۆڤ هیچ ئینتیمایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی‬ ‫لەو هێزە كوردیانە نابینێت و هیچ كاتێك ناتوانن ببنە هێزی چارەسەری‬ ‫كێشەی كورد لە ئێراقدا‪ .‬تەنانەت ئێستا ئەو هێزە كوردیانە بەقەد هێزە‬ ‫بااڵدەسەتە شیعی و سووننییەكان‪ ،‬بوونەتە كۆسپێكی مەزن و سەرەكی‬ ‫لەبەردەم چارەسەربوونی پرسی كورد لە ئێراق و پرسی دیموكراتیزەبوونی‬ ‫سیستەمی سیاسی ئێراق‪ .‬بوونەتە رێگری سەرەكی لەبەردەم بەیەكەوەژیانی‬ ‫ئازادانە گەالنی ئێراق‪.‬‬ ‫ئەو هێزە دەسەاڵتخوازە كوردیانە وەها لە كێشەی كورد لەئێراق دەڕوانن‬ ‫كە‪ ":‬ئەگەر لە بەغداد و هەرێمی كوردستان ئیمتیاز و پۆست و پارەی‬ ‫باشیان دەستبكەوێت ئەوا شتێك نەماوە ناوی كێشەی كورد بێت و كێشەی‬ ‫كورد چارەسەر بووە‪ .‬بەاڵم ئەگەر بەرژەوەندییە شەخسی و بنەماڵەیی و‬ ‫حزبییەكانیان بكەوێتە ژێر هەڕەشەوە‪ ،‬یان كەم ببێتەوە‪ ،‬ئەوا هاواریان‬ ‫لێهەڵدەستێ و دەڵێن كێشەمان لەگەڵ بەغداد هەیە‪ ،‬كێشەمان لەگەڵ فاڵن‬ ‫شەخس و فیسار شەخس هەیە"‪ .‬بەم هۆیەوە ئەو هێزە كوردیانە دەسەاڵت‬ ‫و سەرمایە چاویانی كوێر كردووە و كەوتوونەتە ناو وەهمێكی بێواتاوە و‬

‫چیتر ناكرێ سیاسەتی گەوجاندنی‬ ‫خەڵك و خۆڵ لەچاوكردنی گەل پەسند‬ ‫بكرێت‪ .‬ئەمە بۆ خۆی تراژیدیایەكی‬ ‫مەزنە‪ .‬بۆیە بەڕای من پێویستە‬ ‫خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژ بەو‬ ‫سیاسەتە بكرێت و پەسند نەكرێت‪.‬‬ ‫ئەگەر نا هەرچوار ساڵ جارێك دوای‬ ‫كۆمەڵێك خۆگیفكردنەوە و هەڕەشەی‬ ‫بێبنەما و ناز و نووزكردن و كڕوزانەوە‬ ‫خۆیان بۆ بەغداد هەڕاج دەكەنەوە‬


‫چاوپێكەوتن ‪16‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫گەلی كورد و گەالنی ئێراق لەو گێژاوە دەربخەن كە تێیكەوتوون‪.‬لوتكەی ئەو‬ ‫گێژاوەش ئەو مەرگەساتە بوو كە گەلەكەمان لە شەنگال و موسڵ و گەرمیان‬ ‫و هەرێمەكانی دیكە تێیكەوت‪ .‬مەرگەساتەكەی شەنگال و هەرێمەكانی دیكە‬ ‫بەرهەمی ئەو ئەقڵییەتە ئیفالسبووەیە كە زیاتر لە نیو سەدەیە بەسەر‬ ‫جوالنەوەی كوردیدا زاڵە و وەك مێردەزمە لێی نابێتەوە و قۆناخ بەدوای‬ ‫قۆناخ رووبەڕووی شكست و وێرانكاری و كۆمەڵكوژی و كۆڕەوی و داڕووخانی‬ ‫گەورەی دەكاتەوە‪.‬‬

‫گەلی كوردیشیان خستۆتە ناو وەهمێكی بێواتاترەوە كە گوایە" كێشەی كورد‬ ‫چارەسەر بووە‪ ،‬تەنیا هەندێك وردە كێشە ماوە و ئەوانیش بە دەستوور‬ ‫چارەسەر دەبن" ئەمە لەكاتێكدا ئەو دەستوورە بۆخۆی بەئەقڵییەتێك‬ ‫نووسراوە ئەقڵییەتێكی كێشەدار و نەخۆشە‪ .‬نەخۆشە بە دەردە كوشندەكانی‬ ‫دەمارگیری نەتەوەپرستی و ئایینپەرستی و ئایینزاپەرستی‪ .‬ئێمە كاتی خۆی‬ ‫روونمانكردەوە كە ئەم دەستوورە هیچ گەرەنتییەكی بۆ چارەسەری پرسی‬ ‫كورد و پرسی دیموكراتیزەكردنی سیستەمی سیاسی ئێراقی تێدا نییە و‬ ‫بانگەوازیمان كرد كە؛ پێویستە كورد ئەم دەستوورە پەسند نەكات و بایكۆتی‬ ‫ریفراندۆمەكەی بكات‪ .‬كەچی كاتێك كە ئێمە بایكۆتی ئەو ریفراندۆمەمان كرد‬ ‫هەر ئەو هێزە دەسەاڵتدارانەئەوكاتە بە ئێمەیان دەگووت‪ ":‬ئێوە زۆڵە كوردن‬ ‫و دەستوووری لەمە باشترمان دەستناكەوێت" كەچی ئێستاش دەڵێن‪ ":‬ئەو‬ ‫دەستوورە كێشەیە و گەرەنتی مافی كورد ناكات و دەبێت هەمواربكرێتەوە‪"...‬‬ ‫لەبەر ئەوەی خاوەن ئەقڵییەتێكی وابەستەن هیچ كاتێك نابنە خاوەن ئیرادە‬ ‫و بڕیاری خۆیان‪ ،‬نابنە خاوەن ستراتیژ و بەرنامەی نەتەوەیی و كوردستانی‪.‬‬ ‫بۆیە ئەمجارەش وەكو هەموو جارەكانی دیكە؛ بە فەرمانی ئەمریكا – ئێران و‬ ‫دەوڵەتە هەرێمی و جیهانییەكانی دیكە‪ ،‬بێ ئەمال و ئەوال بەشداری حكومەت‬ ‫بوون‪ ،‬بێ ئەوەی هیچ گەرەنتییەك هەبێت بۆ جێبەجێكردنی داوا و مافە‬ ‫رەواكانی كورد‪ .‬تاقە گەرەنتییەك كە وەریانگرتبێت ئەوەیە كە "ئەگەر بە‬ ‫ئەستۆخواری و گوێڕایەڵییەوە بەشداری حكومەت ببن ئەوا پۆست و پارە‬ ‫و ئیمتیازاتی دیكەیان بەسەردا دەبارێت‪ .‬ئەگەرنا ئەوەی لەدەستیشتان دایە‬ ‫و بەرژەوەندییەكانی دیكەشیان دەكەوێتە ژێر هەڕەشەوە‪ ".‬هەموو هەڕەشە‬ ‫و گوڕەشە وروژێنەرەكانیان كە دەیانگووت‪" :‬لە ئێراق جیادەبینەوە" و "‬ ‫دەوڵەتی سەربەخۆ رادەگەیەنین" و "ریفراندۆم دەكەین" و "ماددەی ‪ ١٤٠‬تەواو‬ ‫بووە" وەك بڵقی سەرئاو تەقینەوە‪ ،‬وەك شێرەبەفرینە توانەوە‪ .‬لەالیەكەوە‬ ‫دەنەڕێنن و بە خیتابی دروشمئامێزی باقوبریقەوە باسی راگەیاندنی دەوڵەتی‬ ‫كوردی و جیابوونەوە و ریفراندۆمی سەرتاسەری دەكەن‪ ،‬كەچی هێندە نابات‬ ‫گڕگڕ بەمال و گڕگڕ بەوال پشت لە گەل و روو لە پۆست و پارە بەرەو بەغداد‬ ‫غاردەدەن‪ .‬ئەمە ریسوایی نەبێت چییە؟ ئەمە خۆڵكردنە چاوی خەڵك نەبێت‬ ‫چییە؟‪.‬‬ ‫ئیتر پێویستە دان بەو راستییەدا بنرێت كە‪ :‬ئەو ئەقڵییەتە سیاسییەی‬ ‫ئەم هێزانە ئەقڵییەتێكی شكستخواردووە و ئیفالسی كردووە‪.‬تاقە سوودێك‬ ‫كە هەیانبێت ئەوەیە كە هێزە ئێراقی و هەرێمی و جیهانییەكان‪،‬بە‬ ‫دەستلەپشتانێك و لەبەرامبەر بە هەندێك ئیمتیازاتەوە‪ ،‬یان لەڕێگەی‬ ‫چاوسووركردنەوەیەكەوە‪ ،‬وەكو كارت بەكاریانبێنن و بۆ بەرژەوەندییە‬ ‫ستراتیژییەكانی خۆیان سیاسەتیان پێبكەن‪ .‬بۆیە لە حكومەتی داهاتووی‬ ‫ئێراقیش سەنگ و قورساییەكی ئەوتۆیان نابێت‪ .‬ناشتوانن گۆڕانكارییەكی‬ ‫ئیجابی بەرچاو لە پێگەی كورد و لە رەوشی كورد لە ئێراقدا بكەن‪ .‬ناتوانن‬

‫* كەواتە پێت وایە حكومەتی نوێی ئێراق داواكاری و مەرجەكانی‬ ‫هێزە كوردییەكان جێبەجێبكات؟‬ ‫ـ جگە لە هەندێ داوای شەخسی و ئیمتیازی حزبی خودی ئەو هێزانە‬ ‫باوەڕناكەم هیچی جێبەجێ بكرێت‪ .‬ئەوەی جێبەجێیشی بكات ئەوان دەیخەنە‬ ‫خزمەتی شەخسی و بنەماڵەیی و حزبی خۆیانەوە و گەلی كوردستان سوودێكی‬ ‫ئەوتۆی لێنابینێت‪ .‬تەنگژە و قەیرانەكانی نێوان باشووری كوردستان و بەغداد‬ ‫بەردەوام دەبێت و قووڵتر دەبێتەوە‪ .‬ئەگەری زۆرە مەرگەساتی گەورەتری‬ ‫لێبكەوێتەوە‪.‬‬ ‫كێشەكە لەوە دایە شتێك نییە ناوی "سەركردایەتی سیاسی كورد" بێت‪.‬‬ ‫كوا سەركردەی راستەقینە و كوا سیاسەتی راستەقینە؟ئەمە چ سەركردە‬ ‫و چ سیاسەتێكە كە گەلەكەی خۆی بێ ئیرادە بكات و بیخاتە ناو ئەو‬ ‫دۆزەخێكی وەكو ئێستا كە بەردەوام كۆمەڵكوژ و ئاوارە و بێ چارە دەكرێ؟‬ ‫ئەوەی هەیە پاشاگەردانییەكی سیاسی گەورە لە باشووردا هەیە و بەناوی‬ ‫سیاسەتەوە بازرگانییەكی قێزەون دەكرێت‪ .‬هیچ مەرجەعییەتێكی سیاسی‪،‬‬ ‫یان دەزگایەكی سیاسی نەتەوەیی و نیشتمانی كوردستان كە لەسەر كۆمەڵێك‬ ‫پرەنسیپی نەتەوەیی و نیشتمانی و دیموكراتی دامەزرابێت بوونی نییە‪.‬‬ ‫تەنانەت پەرلەمانی هەرێمی كوردستانیشیان بێ ئیرادە كردووە و ناهێڵن رۆڵی‬ ‫خۆی ببینێت‪ .‬ئەوەی لەدۆخی ئێستادا بوونی هەیە بااڵدەستبوونی هێزێك‬ ‫یان دوو هێز بەسەر هێزەكانی دیكە و بەس‪ .‬ئەو هێزانە تەنیا بە مەبەستی‬ ‫دابەشكردنی پۆست و ئیمتیازەكان دێنە الی یەكتر‪ .‬ئەگەرنا ئەوەندەی بە‬ ‫ئەجندا دەرەكییەكان و بۆ بەرژەوەندی تایبەت بە خۆیان سیاسەت دەكەن‬ ‫ئەوەندە بە ئەجندای نەتەوەیی و نیشتمانی و دیموكراتی سیاسەت ناكەن‪.‬‬ ‫ئەمەش گرێكوێرەی ئەم دۆخەیە و تا لەم دۆخە رزگارمان نەبێت حكومەتی‬ ‫ئێستا و داهاتووی ئێراق و دەوڵەتە هەرێمی و جیهانییەكان ئیرادە و داخوازی‬ ‫گەلی كوردستان و ئەو هێزانە بەهەند وەرناگرن و هەمیشە وەكو كارتێك لە‬ ‫گەلی كورد و ئەو هێزانە نزیك دەبنەوە‪.‬‬ ‫* بەڕای ئێوە ئەگەر ئەو هێزانە بەشداری حكومەتی نوێی ئێراقیان‬ ‫نەكردبایە چییان بكردایە باشتر بوو؟‬ ‫ـ پێم وایە ئەو ئەو هێزانە لە بیست و سێ ساڵی رابردوودا زۆر دەرفەتی زێڕینی‬ ‫كوردیان لەدەست داوە‪ .‬پێش ڕووخانی رژێم دەكرا لەڕووی ئابووری‪ ،‬سیاسی‪،‬‬ ‫كۆمەاڵیەتی و چاندییەوە ببینە خاوەن سیستەمێكی نەتەوەیی و دیموكراتی‬ ‫بەهێز‪ ،‬كەچی ئەو هێزانە خەریكی تااڵنكاری و وێرانكردنی ئەو واڵتە بوون و‬ ‫هەر بەهۆی ئەو تااڵنكاری و قۆرخكارییەی خۆیانەوە شەڕی خۆكوژی چەندین‬ ‫ساڵەیان دەستپێكرد و لەگەڵ پارچەكانی دیكەی كوردستانیش سیاسەتی‬ ‫شەڕانگێزی و بەكرێگیراوێتیان پەیڕەو كرد‪ .‬لەئانوساتی رووخانی رژێمی‬ ‫بەعسەوە تاكو رۆژی ئەمڕۆ بەدەیان دەرفەتی زێڕینی گەلی كوردیان بەفیڕۆ‬ ‫داوە‪ .‬لە ماوەی ئەو بیست و سێ ساڵە لە دەسەاڵتێكی سەقەت و ستەمكار‬ ‫و گەندەڵكاردا دەرفەت و وزە و توانستێكی زۆری ئەم گەلەیان نغرۆ كرد‬ ‫و ئێستا گەلی كوردیان خستۆتە ناو دۆخێكی زۆر دژوار و مەترسیدارەوە‪.‬‬ ‫بۆیە ئەو ئەقڵییەتە ئێستا نە توانستی ئەوەی ئافراندووە بڕیاڕی جیابوونەوە‬ ‫لە ئێراق بدات و نەهیچ ئامادەكارییەكی ئابوووری‪ ،‬سیاسی و دیبلۆماسی بۆ‬ ‫كردووە‪ ،‬نە دەتوانێ هەڵوێستێكی ستراتیژی بۆ بەرژەوەندی گەلی كوردستان‬ ‫بدات‪ .‬نە دەشتوانێت لەناو دەوڵەتی ئێراقیشدا بژیت‪ .‬بە واتایەكی ئەو هێزانە‬ ‫هەردوو قاچی گەلی كوردیان خستۆتە ناو پێاڵوێكەوە‪ .‬بۆیە ئەو سیاسەتەی‬ ‫تاوەكو ئێستا ئەو هێزە كوردیانە پەیڕەوی دەكەن خوالنەوەیە لەبازنەی‬ ‫بێچارەیی و بنبەستبووندا‪ ،‬خوالنەوەیە لە گێژاوی بێئیرادەیی و بێ بڕیاریدا‪،‬‬ ‫داخورانی وزە و توانست و لەدەستدانی كات و دەرفەتە زێڕینەكانە و هیچی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دیكە‪.‬‬ ‫لەو باوەڕییەدام كە پێویستە ئەو هێزانە پێش هەموو شتێك دەستبەرداری ئەو‬ ‫ئەقڵییەتە وابەستە‪ ،‬قۆرخكار و غافیلە ببن‪ .‬ئەگەرنا گەلی كوردستان دووچاری‬ ‫مەرگەساتی لە هی شەنگال مەترسیدارتر دەكەن‪ .‬هەمیشە لەسیاسەتی ئێراق‬ ‫و ناوچەكەدا دەبنە ئامراز و كارتی ناو هاوكێشە و ملمالنێیە سیاسییەكان‪ .‬ئەو‬ ‫هێزانە لە سیاسەتی نەوتدا ئیفالسیان كرد‪ ،‬لە سیاسەتی بەرگریكردن لە گەلی‬ ‫كوردستاندا ئیفالسیان كردووە‪ ،‬لە پێشخستنی دیموكراسی لە كوردستاندا‬ ‫ئیفالسیان كردووە‪ ،‬لە پێشخستنی یەكێتی نەتەوەیی لە ئاستی سەرتاسەری‬ ‫كوردستاندا ئیفالسیان كردووە‪ ،‬لە پێشخستنی سیاسەتی ئابووری خۆتێری‬ ‫و خۆهێزی (االكتفا‌و الزاتی و القوە الزاتیە)دا ئیفالسیان ك��ردووە‪ ،‬لە‬ ‫پێشخستنی رەوشێكی ئازادی بۆ ژن و تاك و تەواوی كۆمەڵگادا ئیفالسیان‬ ‫كردووە‪ ،‬لەتاقە شتێكدا كە ئیفالسیان نەكردووە سیاسەتی قۆرخكاری و‬ ‫خۆدەوڵەمەندكردن و مشەخۆریی و وابەستەبوون بەدەرەوەیە‪.‬‬ ‫بۆیە ئەو هێزانە بەو سیاسەتەی خۆیان نەیاندەتوانی لەوە زیاتر بكەن كە‬ ‫تائێستا كردوویانە‪ .‬لەڕاستیدا ئەو هێزانە چیتر مایەی ئومێد و هیوای ئەم‬ ‫گەلە نین و ناتوانن هەنگاوێك دۆزی رەوای گەلی كورد ببەنە پێشەوە‪ .‬نەك‬ ‫هەر ئەمە بە بەراورد بە رابردوو زۆر هەنگاو بۆ دواوە پاشەكشەیان كردووە‪.‬‬ ‫لەوانەیە ئەم حكومەتە نوێیەی ئێراق بودجەی بڕاوی ئەو هەشت مانگەی رابردوو‬ ‫بنێرێتەوە‪ ،‬كۆمەڵێك پۆستی وەزاریش بداتە ئەو هێزە كوردیانە‪ ،‬تا ڕادەیەك‬ ‫گۆڕانكاری لە ڕووی كارگێڕیش بكات‪ ،‬بەاڵم كێشەی كورد لە ئێراق كێشەی‬ ‫بودجە و پۆستی وەزاری و ئەو شتانە نییە‪ ،‬ئەو جۆرە كێشانە دەرئەنجامی‬ ‫كێشە سەرەكییەكەیە كە كێشەی ناسنامەی ئێراق و گەالنی ئێراقە‪ ،‬كێشەی‬ ‫نەبوونی سیستەمێكی دیموكراتییە‪ ،‬كێشەی نەتەوەیەكە هێشتا ناسنامەكەی‬ ‫لەژێر هەڕەشە دایە و هیچ گەرەنتییەك بۆ گەڕانەوەی سەردەمی ئەنفالەكان‪،‬‬ ‫سەردەمی كۆمەڵكوژییە مەزنەكان لەئارادا نییە‪ .‬كێشەی نەبوونی ئەقڵییەت‬ ‫و كولتوورێكی دیموكراتییە‪ ،‬كێشەی هەبوونی بااڵدەستێتی میللیگەرای‬ ‫سەرەتایی هێزە كوردییەكان و شۆفێنیزم و دەمارگیری نەتەوەپەرستی و‬ ‫ئایینپەرستی و ئایینزاپەرستی عەرەبە‪ .‬كێشەی دەستێێوەردانە هەرێمی و‬ ‫نێودەوڵەتییەكانە‪ .‬تا ئێستا دیار نییە ئێراق بە چ ئاراستەیەك دەڕوات و‬ ‫ئاسۆی ئێراق دیار نییە‪ ،‬چارەنووسی ئێراق بەرەو كوێ دەچێت دیار نییە‪.‬‬ ‫لەدۆخی سەرلەنوێ شێوەگرتنەوەی خۆرهەاڵتی ناویندا گەلی كوردستان چ‬ ‫پێگە و قەوارە (ستاتۆ)یەكیان دەبێت؟ لەمەدا رۆڵی باشووری كوردستان‬ ‫چییە و دەبێت چی بكرێت؟ هێشتا ئەو مەسەالنە نەچۆتە ناو ئەجێندای ئەو‬ ‫هێزە كوردیانەوە‪ .‬ئەوان لە خەمی گیرفان و پۆست و پێگەی شەخسی و‬ ‫بنەماڵەیی و حزبی خۆیانن‪.‬‬ ‫بۆیە لەو باوەڕە دام كە پێویستە ئەقڵییەتێكی نوێی سیاسی بێتە كایەوە تا‬ ‫بتوانێت هەموو ئەو ناهەمواری و گێژاوەی ئەو هێزانە لە ئێراق و باشووری‬ ‫كوردستان دروستیان كردووە‪ ،‬تێبپەڕێنێت و بە جیهانبینییەكی نوێ و بە‬ ‫دیدگایەكی واقیعیانە و بەئیرادەیەكی سەربەخۆی پشتبەستوو بە ئیرادەی‬ ‫جەماوەری گەلەكەمان سیاسەتێكی نەتەوەیی دیموكراتی پەیڕەو بكات و چیتر‬ ‫نەهێڵێت دۆزی گەلی كوردستان ببێتە مایەی بازرگانی و سەوداومامەڵەی‬ ‫پێبكرێت‪.‬‬ ‫* لەبەرامبەر بەو سیاسەتە پێویستە گەل چی بكات؟‬ ‫ـ پێویستە گەلی كوردستانیش ئیرادەی خۆیان زیندوو بكەنەوە و لەبەرامبەر‬ ‫بەو سیاسەتە شكستخواردوو و ئیفالسبووە بڵێن " ئیدی بەسە"‪ .‬ئەگەرنا ئەم‬ ‫دۆخە مەترسیدارەی ئێستا گەلی كوردستان لەباشووری كوردستاندا تێیدا‬ ‫دەگوزەرێت بەردەوام دەبێت و تادێت مەترسییەكان زیاتر دەبن و دەرفەتە‬ ‫مەزنەكانیش لەدەست دەچن و ئەگەر ئەمجارە تەنیا شەنگاڵ رووبەڕووی‬ ‫كۆمەڵكوژی دڕندانە بۆوە ئەوا ئەگەر ئەم دۆخە هەر وەها بەردەوام بێت و‬ ‫ئەو هێزانەش هەر بەم ئەقڵییەتەی ئێستایان و بەو سیاسەتە بازرگانیكار‬ ‫و جامبازییەی بەڕێوەی دەبەن سیاسەت بكەن‪ ،‬ئەگەر زۆرە دۆخی لەهی‬ ‫شەنگاڵ مەترسیدارتر و دژوارتر رووبدات‪.‬‬ ‫ناكرێ گەلی كوردستان چیتر بەو ئەقڵییەتە سیاسییە و بەو سیاسەتە‬ ‫ئیفالسبووەی ئەو هێزانە رازی نەبێت‪ .‬پێویست دەكات لەبەرامبەر بەو‬ ‫هێزانە بێدەنگ نەبێت و راپەڕێت‪ .‬ئەگەر رۆژانە لەبەرامبەر بەزیادبوونی‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪17‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫كێشەكە لەوە دایە شتێك نییە‬ ‫ناوی "سەركردایەتی سیاسی كورد"‬ ‫بێت‪ .‬كوا سەركردەی راستەقینە و‬ ‫كوا سیاسەتی راستەقینە؟ ئەمە چ‬ ‫سەركردە و چ سیاسەتێكە كە گەلەكەی‬ ‫خۆی بێ ئیرادە بكات و بیخاتە ناو ئەو‬ ‫دۆزەخێكی وەكو ئێستا كە بەردەوام‬ ‫كۆمەڵكوژ و ئاوارە و بێ چارە دەكرێ؟‬ ‫ئەوەیهەیەپاشاگەردانییەكی‬ ‫سیاسی گەورە لە باشووردا هەیە‬ ‫نرخی بەنزین خۆپیشاندان دەكرێت‪ ،‬كە ئەم گرانبوونەش هەردەرئەنجامی‬ ‫سیاسەتی چاوچنۆكانەی ئەو هێزانەیە‪ ،‬ئەوا بۆچی لەبەرامبەر ئەو سیاسەتە‬ ‫غەفڵەتی و خۆبەدەستەوە دەرەخۆپیشاندانی سەرتاسەری ناكرێت؟! چیتر‬ ‫ناكرێ سیاسەتی گەوجاندنی خەڵك و خۆڵ لەچاوكردنی گەل پەسند بكرێت‪.‬‬ ‫ئەمە بۆ خۆی تراژیدیایەكی مەزنە‪ .‬بۆیە بەڕای من پێویستە خۆپیشاندانی‬ ‫سەرتاسەری دژ بەو سیاسەتە بكرێت و پەسند نەكرێت‪ .‬ئەگەر نا هەرچوار‬ ‫ساڵ جارێك دوای كۆمەڵێك خۆگیفكردنەوە و هەڕەشەی بێبنەما و ناز و‬ ‫نووزكردن و كڕوزانەوە خۆیان بۆ بەغداد هەڕاج دەكەنەوە و هەرچی دەرفەت و‬ ‫دەسكەوت و ماف و ئازادی ئەم گەلە خێرلەخۆنەدیوەش هەیە دەیخەنەوە بەر‬ ‫بەزەیی زەمانە و فەرمانڕەوایەتی دەمارگیرانەی حكومەتی ئێراق و بەرداشی‬ ‫بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی زلهێزەكانی ناوچەكە و جیهان‪.‬‬ ‫* كەواتە دەك��رێ بۆ دەرب��ازب��وون لەم دۆخ��ەی ئێستادا كە بە‬ ‫مەترسیدار و تراژیدیا ناوزەدت كرد‪ ،‬چیبكرێت؟‬ ‫ـ ئەوەی پێویستە بكرێت دەبێت هەرچی زووە گەلی كوردستان و دۆزە‬ ‫رەواكەی لەدۆخی "كارتبوون و ئامرازبوون و فاكتەربوون" رزگار بكرێت و‬ ‫ببێتە ئەكتەر و یاریكەرێكی لێهاتووی بەئیرادە لە ئێراق و تەواوی خۆرهەاڵتی‬ ‫ناویندا‪ .‬مسۆگەر ئەمە بەو ئەقڵییەتە سیاسییە سواو و ئیفلیچە ناكرێت‪،‬‬ ‫دەبێت ئەقڵییەتێكی نوێی سیاسی كە ئیرادەیەكی ئازاد بخوڵقێنێت‪ ،‬بێتە ناو‬ ‫گۆڕەپانەكەوە و بوێرانە رووبەڕووی تەحدایەكان ببێتەوە و بەئیرادەی خۆی‬ ‫بچێتە ناو ملمالنێ و هاوكێشە سیاسییەكان و ببێتە ئەكتەرێكی سەربەخۆی‬ ‫خاوەن بڕیاری مەزن‪ .‬بە كورتی و بە كوردی؛ پێویستە كورد لە ئاستی ئێراق‬ ‫و خۆرهەاڵتی ناویندا لە فاكتەرەوە ببێتە ئەكتەر‪ ،‬لە كارتەوە ببێتە ئیرادە‪،‬‬ ‫لە ئامرازبوونەوە ببێتە بڕیاردەر‪ .‬مسۆگەر ئەمەش بە سەرهەڵدانی ئەقڵییەتێكی‬ ‫نوێی سیاسی خاوەن جیهانبینییەكی واقیعی‪ ،‬لەسەر بنەمای ئەو ئەقڵییەتە‬ ‫نوێیەشدا هێزێكی نوێی جەماوەری خاوەن بڕیاڕ و ئیرادە بێتە گۆڕەپانەكەوە‪.‬‬ ‫ئەو هێزە بێپەروا لە هەموو فشار و گووشارەكان ببێتە هێزی وەرچەرخان و‬ ‫گۆڕانكاری لە سیستەمی سیاسیدا‪ ،‬ببێتە هێزی چارەسەری پرسە هەڵواسراو‬ ‫و بەگرێكوێرەبووەكان‪ .‬بتوانێت بەگوێرەی تایبەتمەندی و سروشتی باشووری‬ ‫كوردستان و ئێراق سوود لە ئەزموونە سەركەوتووەكەی رۆژئاوای كوردستان‬ ‫وەربگرێت‪ .‬بەمەش ئ��ەو هێزە دەتوانێت ببێتە هێزێكی شۆڕشگێڕی‬ ‫وەرچەرخێنەری ئەوتۆ كە لەسەرتاپای كایەكانی ژیاندا گۆڕانكاری بنچینەیی‬ ‫بخوڵقێنێت‪ .‬لەڕووی زیهنی‪ ،‬سیاسی‪ ،‬ئابووری‪ ،‬كۆمەاڵیەتی و چاندییەوە‪،‬‬ ‫لەدەرەوەی سیستەمی دەسەاڵتخوازێتی باودا‪ ،‬وەرچەرخانی گەورە پێشبخات‬ ‫و بیگەیەنێتە ئاستی سیستەمێكی نوێی جڤاكی سیاسی بە دینامیك و‬ ‫پێشكەوتوو‪ ،‬كە لەگەڵ خۆیدا زەمینەی پێشكەوتنی كۆمەڵگایەكی ئازاد و‬ ‫دیموكرات و دادپەروەر و یەكسان و بە ئاشتەوایی بڕەخسێنێت‪.‬‬


‫وتار‬

‫‪18‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫پەكەكە و ئاسۆیەكی نوێ‬ ‫ن‪ :‬دیار غەریب‬ ‫پارتی كرێكارانی كوردستان وەك پارتیەكی‬ ‫كوردستانی لەهەناوی گەلی "كورد"دا لەباكوری‬ ‫كوردستان لەسااڵنی هەفتاكاندا ت��ۆوی خۆی‬ ‫دانا و چەكەرەی كرد‪ ،‬لەچەند گەنجێكی خوێن‬ ‫گەرمی رۆشنبیر و زەحمەتكێشەوە دەستیان‬ ‫پێكرد‪ ،‬لە"‪ ،"1978/11/27‬خۆیان وەكو پەكەكە‬ ‫راگەیاند‪ .‬لەساڵی "‪"1993‬ەوە نۆ جار ئاگربەستی‬ ‫راگەیاندوە و خواستویەتی لەچوارچێوەی مافی‬ ‫گەالندا و لەرێگەی دیالۆگەوە ئازادی و مافەكانی‬ ‫گەلی كوردستان دەستەبەر بكات‪.‬‬ ‫ئ��ەم پ��ارت��ە ه��ەرل��ەس��ەرەت��اوە نەیخواستووە‬ ‫بەشێوەیەكی باو و نەریتی تێكۆشان بكات‪.‬‬ ‫هەوڵیداوە سوود لەئەزموونەكانی كوردستان‬ ‫و جیهان وەربگرێت‪ ،‬بەاڵم هەوڵیداوە لەالیەنە‬ ‫ئەرێنی و نەرێنیەكانیان سوود وەربگرێت‪ .‬هەر‬ ‫ئەمەش وای كردووە كە فكر و فەلسەفە و كرداری‬ ‫ئەم پارتە لەزۆر رووەوە هاوشێوەی پارت و الیەنە‬ ‫كوردستانیەكانی تر نەبێت‪ .‬ئەمەش لەالیەن‬ ‫هەندێك كەس و الیەنەوە وەكو الیەنی ئەرێنی‬ ‫باش پێناسە كراوە‪ ،‬لەالیەنی كەسانێكی ترەوە‬ ‫وەكو الیەنی نەرێنی و خراپ و نەگونجاو لەگەڵ‬ ‫كۆمەڵگای ئێمەدا پێناسە ك��راوە‪ .‬بەهەرحاڵ‬ ‫لەئێستادا كەجەكە و پارتی كرێكارانی كوردستان‬ ‫بوونەتە یاریزانێكی سەرەكی لەسەر گۆرەپانی‬ ‫سیاسی كوردستان و رۆژهەاڵتی ناوەراست‪،‬‬ ‫لەالیەك بوونەتە هیوا بۆ گەلی كوردستان و‬ ‫ناوچەكە و لەالیەكی ترەوە هێزە نیودەوڵەتییەكان‬ ‫و هێزە هەرێمییەكانیشی ن��اچ��ارك��ردووە كە‬ ‫حیسابی بۆ بكەن و هەر ئەمەش وایكردوە كە‬ ‫دەوڵەتی توركیا ناچار بێت دیالۆگ لەگەڵ ئەو‬ ‫جواڵنەوەیەدا بكات و حكومەتی (داود ئۆغلو)ش‬ ‫دیالۆگ و چارەسەری بخاتە ناو ئەجێندای كاری‬ ‫حكومەتەوە‪ .‬هەروەها ئەمریكا و ئەوروپا لەسەر‬ ‫دەرهێنانی ناوی ئەم جواڵنەوەیە لەلیستی تیرۆردا‬ ‫گفتوگۆ دەكەن و خۆیان ناچار دەبینن كە مامەڵەی‬ ‫سیاسی لەگەڵدا بكەن‪ .‬هەرئەمەش وای كردووە‬ ‫ئەمڕۆ لە باشوری كوردستاندا ئەم جواڵنەوەیە‬ ‫ببێتە جێگەی هیوا و باوەری خەڵك‪ .‬مێژووی ئەم‬ ‫جواڵنەوەیە و واقیعی ئەمڕۆی ئەوەمان پێ دەڵێ‬ ‫كە رێگایەكی نوێی تێكۆشانە و دەرئەنجامەكانی‬ ‫باشترە لەدەرئەنجامی جواڵنەوەكانی رابردوو‪.‬‬ ‫بۆ ئەوەی سوود لەو ئەزموونە وەربگرین و تەنیا‬ ‫رووكەشیانە هەوڵسوكەوت نەكەین لەگەڵیدا‪،‬‬ ‫گرنگە ئاماژە بۆچەند خاڵێك بكەین كە ئەم‬ ‫جواڵنەوەیە داهێنەریەتی‪:‬‬ ‫یەكەم‪ :‬ئەم جواڵنەوەیە لەڕوانگەی نكۆڵیكرن‬ ‫لەجواڵنەوەكانی رابردووی كوردەوە هەڵسوكەوتی‬ ‫نەكردووە‪ ،‬بەاڵم نەیخواستووە ئەزموونەكانی‬

‫ئەوانیش كۆپی بكات‪ .‬هەربۆیە شیكردنەوەی‬ ‫واقیعی بۆ كردوون و الیەنە ئەرێنییەكانی كردۆتە‬ ‫بنەما بۆ خۆی‪ ،‬رەخنەی لەالیەنە نەرێنیەكانیش‬ ‫گ��رت��ووە و ه��ەوڵ��ی داوە خ��ۆی ل��ەو الیەنانە‬ ‫بەدوور بگرێت‪ .‬دیارە نەیارانی ئەو جواڵنەوەیە‬ ‫هەوڵیانداوە رەخنەكانی ئەو جواڵنەوەیە بۆ‬ ‫شۆرش و تێكۆشانەكانی رابردوو وەكو نكۆڵیكردن‬ ‫لەرابردوو نیشانی خەڵك بدەن‪ ،‬بەاڵم ئەوەی‬ ‫بەووردی شارەزای ئەم جواڵنەوەیە بێت هەست بە‬ ‫دڵسۆزی و زانستی مامەڵەكردنی ئەم جواڵنەوەیە‬ ‫دەكات لەگەڵ مێژووی كورد و جواڵنەوەكانیدا‪.‬‬ ‫هەر ئەمەش وای كردووە پێشەنگانی ئەم (پارت)‬ ‫و جواڵنەوەیە جەخت لەوە بكەنەوە كە نمونەیەكی‬ ‫نوێ پێشكەشی كوردستان بكەن و نەیارانیش‬ ‫وەكو نمونەیەكی (نامۆ) پێناسەیان كردوە‪.‬‬ ‫دووەم‪ :‬ئ��ەم پ��ارت و جواڵنەوەیە س��وودی‬ ‫لەئەزموونی شۆرشەكانی جیهان لەمێژوو‬ ‫و رۆژگ���اری ئەمڕۆماندا وەرگ��رت��ووە‪ .‬سوودی‬ ‫لەئەزموونی پێغەمبەران‪ ،‬فەیلەسوفان و زانا‬ ‫و رۆشنبیران و شۆرشگێران وەرگرتووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نەیخواستووە ئەوانیش كۆپی بكات‪ .‬هەربۆیە‬ ‫لەالیەنی رەوتە جیاجیاكانەوە رووبەرووی رەخنەی‬ ‫جۆراوجۆر بۆتەوە‪ .‬ئەوان هەوڵیانداوە هاوسەنگی‬ ‫لەنێوان خەباتی چینایەتی‪ ،‬دیموكراتی‪ ،‬رەگەزی‬ ‫و نەتەوەییدا دروست بكەن و یەكێكیان نەخنە‬ ‫پێش ئەوانی ترەوە و هاوتەریب بەرێوەی ببەن‪،‬‬ ‫ئەمەش رووبەرووی زەحمەتی زۆری كردوونەتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم لەئەنجامدا دەبینین توانیویانە نمونەیەكی‬ ‫نوێ لەم بوارانەدا پێشكەش بكەن‪.‬‬ ‫سێیەم‪ :‬ئەم (پارتە) خواستویەتی بە پشتیوانی‬ ‫گ��ەل كارەكانی خ��ۆی ئەنجام ب��دات و چاوی‬ ‫لەپشتیوانی دەرەك���ی ن��ەب��ووە‪ .‬ی��ا خ��ود بە‬ ‫پشتیوانی هێزی دەرەكی دەستی پێنەكردوە‪.‬‬ ‫لەناو كۆمەڵگای كوردستانیشدا پشتی بە‬ ‫چینی ژێردەست بەستووە و پشتیوانی لەچینی‬ ‫سەردەست نەكردوە(هاوشێوەی جواڵنەوەكانی‬ ‫راب��ردووی كوردستان)‪ .‬ئەمەش وای كردوە كە‬ ‫سەربەخۆیی بڕیار و ئامانجی خۆی بپارێزێت‬ ‫و نەبێت بە بەشێك لەئەجیندای هیچ هێز و‬ ‫الیەنێك‪.‬‬ ‫چوارەم‪ :‬ئەم (پارتە) لەسەرەتاوە دۆزی كوردی‬ ‫وەكو یەك دۆز و كێشە سەیر ك��ردوە و پێی‬ ‫وابووە كە دۆزی كورد لەبنەڕەتدا یەك دۆزە و‬ ‫دابڕاو نییە لەیەكتر و ناكرێت وەكو چوار دۆز یان‬ ‫چوار كێشە لێكدابڕاو سەیری بكرێت‪ .‬لێرەشەوە‬ ‫هەوڵیداوە عەقڵیەتی پارچەگەرایی تێپەر بكات و‬ ‫گەلی كوردستان دروست بكات‪.‬‬ ‫پێنجەم‪ :‬ئەم (پارتە)‪ ،‬سیستەمی جیهانی و‬ ‫هێزە بااڵدەستەكانی بە بەرپرسیاری یەكەم‬ ‫ل��ەداب��ەش��ك��ردن��ی ك��وردس��ت��ان و نكۆڵیكردن‬

‫لەناسنامەی گەلی كورد بینیوە و نەیخواستوە‬ ‫سیاسەتی خۆی لەسەر بنەمای ناكۆكی ئەو‬ ‫هێزانە و دەوڵەتە سەردەستەكانی سەر كوردستان‬ ‫بونیاد بنێت‪ .‬بە پێچەوانەوە هەوڵێداوە دەوڵەتانی‬ ‫سەردەستی سەر كوردستان تێبگەیەنێ كە نەبنە‬ ‫داردەستی ئەو هێزانە‪ ،‬كۆتایی بەو یارییە بهێنێت‬ ‫كە زلهێزەكان لەدوای پەیمانی (سایكس پیكۆ)‪،‬‬ ‫(سیڤەر)‪( ،‬قاهیرە)‪( ،‬لۆزان) و (ئەنقەرە)وە بە‬ ‫گەلی كورد و میللەتی ناوچەكەی دەكرێ‪.‬‬ ‫شەشەم‪ :‬ئەم(پارتە) هەوڵیداوە پێشەنگایەتی‬ ‫سیاسەت بداتە بە ژن��ان و گەنجان و پێی‬ ‫وابووە كە ئەوانە دەتوانن شتی نوێ بخوڵقێنن‬ ‫و لەچەق بەستنەوەی سیاسەتی كوردی كە تێیدا‬ ‫دەژی رزگارمان دەكەن و ئەمەشی بە كردەوە‬ ‫سەلماندوە‪.‬‬ ‫حەوتەم‪ :‬ئەم (پارتە)‪ ،‬سیاسەتی وەكو هونەری‬ ‫گەیشتن بە جوانی و پەیوەست بە ئەخالق دەبینێ‬ ‫و سیاسەتەكەی لەئەخالق دانەبڕاوە و تەنیا وەكو‬ ‫هونەری مومكیناتیش سەیری نەكردووە؛ بەڵكو‬ ‫پێی وابووە خوڵقاندنی شتگەلێكیشە كە لەالی‬ ‫كەسانی نائاسایی نامومكینە‪.‬‬ ‫ئەمانە و گەلێك بابەتی تری سیاسی و ژیانی كە‬ ‫ئەم پارتە لەگەڵ خۆیدا خوڵقاندوەیەتی و ئەمڕۆ‬ ‫بوونەتە خاڵی بەهێزی ئەو جواڵنەوەیە و هیوای‬ ‫سەركەوتنی دروس��ت ك��ردوە‪ .‬ئەگەر ئێمەش‬ ‫ب��م��ان��ەوێ��ت ل��ەب��اش��وری ك��وردس��ت��ان س��ود‬ ‫لەئەزمونەكانی پەكەكە وەربگرین‪ ،‬دەبێت كۆتایی‬ ‫بەو قۆناخە بهێنین كە هەروەكو دۆست و پارتێك‬ ‫و واڵتێكی تر سەیری پەكەكە بكەین؛ بەڵكو‬ ‫دەبێت س��وود لەئەزمونەكانی وەربگرین و‬ ‫نەوەیەكی نوێی سیاسی بەرهەم بهێنین و خۆمان‬ ‫لەدوبارە بوونەوەی ئەزمونەكانی رابردوو رزگار‬ ‫بكەین و هەر ئەمەش لەشكست رزگارمان دەكات‪.‬‬

‫ئەم پارتە‬ ‫هەرلەسەرەتاوە‬ ‫نەیخواستووە‬ ‫بەشێوەیەكی باو و‬ ‫نەریتی تێكۆشان بكات‪.‬‬ ‫هەوڵیداوە سوود‬ ‫لەئەزموونەكانیكوردستان‬ ‫و جیهان وەربگرێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەوڵیداوە لەالیەنە ئەرێنی‬ ‫و نەرێنیەكانیان سوود‬ ‫وەربگرێت‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪19‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫لیوا هیوا عەبدوڵاڵ؛‬

‫لەڕاگەیاندنەكانەوە دەبیستین فالن دەوڵەت چەك و تەقەمەنی دەداتە هێزەكانی پێشمەرگە‬ ‫پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەك لەكەركوك ناكشێتەوە‬ ‫ل��ی��وا ه��ی��وا ع��ەب��دۆڵ�ڵا ئ��ەح��م��ەد"‪ ،‬جێگر‬ ‫بەرپرسی هێزەكانی پێشمەرگەی محوەری‬ ‫ك��ەرك��وك و وت��ەب��ێ��ژی م��ح��وەرەك��ەی��ە‪،‬‬ ‫سەبارەت بە بارودۆخی شاری كەركوك و‬ ‫رەوشی ئەمنی شارەكە دەڵێ؛ هەتا ئێستا‬ ‫كەس لەسەر ناسنامە و ئاین و مەزهەب‬ ‫ل��ەم م���اوەدا ن���ەك���ۆژراوە" و س��ەب��ارەت‬ ‫بەدابەشكردنی چەك و چۆڵیش بەسەر‬ ‫هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەی جەنگەوە‬ ‫لەمحوەری كەركوك؛ لیوا هیوا دەڵێ‪":‬من‬ ‫ناڵێم چەك نەهاتووە‪ ،‬بەاڵم مەحدودە"‪.‬‬

‫ئا‪ /‬رەوەند بەرزنجی‬ ‫* دۆخی ئەمنی شاری كەركوك لەئیستادا‬ ‫چۆن دەبینن؟‬ ‫ـ ئەوەی ڕاستیە پێش دروستبونی ئەم ڕەوشەی‬ ‫كە داعش بێتە ئەم ناوەوە ئەوكاتە لەسنووری‬ ‫كەركوكدا سوپای ئێراق بەزۆری لەو سنوورانە‬ ‫بون و تەنیا یەك لیوای پێشمەرگە بەهاوبەشی‬ ‫بوونیان هەبوو‪ .‬ئەوەش زیاتر بە هەوڵ و كۆششی‬ ‫بەرێز "د‪ .‬نەجمەدین"‪ ،‬پاریزگاری كەركوك و دام و‬ ‫دەزگاكانی ئێرە كە خەندەقێك بە دەوری كەركوك‬ ‫دروست بكەن‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش‬ ‫لەموسڵ و ئەو شوێنانەی كە دەستی بە سەرا‬ ‫گرتووە دوای ئەوەش كشانەوەی سوپای ئێراق‬ ‫لەسنووری كەركوك هاتە ئ��اراوە‪ .‬ئەو سوپایە‬ ‫لەو سنوورە زۆربەی زۆریان خۆیان كشانەوە و‬ ‫سەنگەرەكانیان بەجێهیشت و شەڕیكی زۆریشیان‬ ‫نەكرد لەگەڵ داعش‪ ،‬بەاڵم كاتێك سوپای ئێراق‬ ‫شكستی هێنا لەموسڵ و تكریت و كەركوك‬ ‫و پاش كشانەوەی سوپای ئێراق هێزەكانی‬ ‫پێشمەرگە كە لەسەرەوە پیان ئەمركرا بۆ ئەوەی‬ ‫هێزی پێشمەركە ئەو جیگایانە بپارێزیت و ئێمەش‬ ‫وەك��و هێزی پێشمەرگە لەسنووری كەركوك‬ ‫و لەو شوێنانەی كە سوپای ئێراق چۆڵیان‬ ‫كردوە شۆینەكانیانمان پڕكردەوە و سەنگەرێكی‬ ‫بەرگری لەسنووری كەركوك بەدرێژایی زیاتر‬ ‫لە"‪65‬كم"مان دروستكردوە‪ .‬لەمەال عەبدوڵاڵ‬ ‫هەتا داقوق محوەری كەركوكی پێدەڵێن و لەمەال‬ ‫عەبدوڵاڵوە هەتا دووزیش هەر سنووری كەركوكە‪،‬‬ ‫بەاڵم محوەرێكی تری پێدەڵێن‪ .‬جگە لەچەند‬ ‫محوەری تر كە بەدریژایی "‪"1050‬ك��م سنووری‬ ‫كوردستان دەپارێزین و كەركوكیش لەناو ئەو‬ ‫خەتە بەرگریەیە كە ئیستا ئێمە تێیدا بەرگری‬ ‫دەكەین‪ .‬لەو كاتەوەی كە ئێمە هاتوین هەتا‬

‫ئێستا بەرادەیەكی باش ئارام بووە‪ ،‬بەاڵم جارجار‬ ‫المال و الوال و شانەی نستۆی تیرۆریستی هەیە كە‬ ‫لەناو شارەكەدا توانیویانە هەندێ شتی تێكدراوانە‬ ‫بكەن و هاواڵتیان شەهید و بریندار بكەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەتوانم بە شێوەیەكی گشتی بڵێم ڕەوشی ئەمنی‬ ‫لەڕووی سەنگەرەكانەوە بەباشی پارێزراوە و لەناو‬ ‫شاریشدا توانیومانە بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیس‬ ‫و ئاسایش و پێشمەرگە رەوشی ئەمنی شارەكە‬ ‫بیپارێزن‪.‬‬ ‫* سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە گوایە‬ ‫جار ج��ارە بەسەیارە دەسترێژی گولە و‬ ‫هەڕەشە لەهاوالتیان دەكرێت و كوشتن‬ ‫و برینداری لێكەوتۆتەوە بەرێزتان چی‬ ‫دەڵ��ێ��ن؟ ئاخۆ ك��ێ لەپشت ئ��ەم ك��ارە‬ ‫تێكدەرانەوە هەیە؟‬ ‫ـ دایمە لەجەنگدا پڕۆپاگەندا زۆر دەكرێت و‬ ‫چەند جۆرێكی پڕۆپاگەندا هەیە‪ ،‬وەك پڕۆ‬ ‫پاگەندەی سپی ی��ان ڕەش و ب��ەداخ��ەوە لەو‬ ‫كاتەی كە شەڕی داعش دەستیپێكردوە لەگەڵ‬ ‫ئێمە لەناو خۆمانیشدا زۆر گۆیبیستی پرۆپاگەندە‬ ‫سپێیەكان نابن و ئەوجۆرانەی كە خاوەنەكەی‬ ‫دیارە و لەڕەوشی گشتیدا باسی رووداوەكانی‬ ‫دەكات‪ .‬ئەوەی كە گوێبیستی دەبین پڕۆپاگەندە‬ ‫ڕەشەكانە كە زیاتر لەناو خەڵك باڵوەن كە گوایە‬ ‫داعش هێڕشی كرد و داعش خەڵكی سەربڕی‬ ‫ئەمەنە زۆر كاریگەری هەیە لەناو خەڵكی‪.‬‬ ‫پێویستە ئێمە زۆر هەوڵبدەین وەكو ڕاگەیاندنیش‬ ‫ب��ەرەوڕووی ئەو ڕەوشە ببینەوە و ئەوەی ناو‬ ‫كەركوكیش زۆربەی زۆری پڕۆپاگەندەیە و من‬ ‫ناڵێم هیچ جۆرە خەراپەكارێك و هیچ كردەوەیەك‬ ‫ڕووی��ن��ەداوە‪ ،‬ب��ەاڵم شارێكی گ���ەورەی وەكو‬ ‫كەركوك فرە نەتەوە و فرە ئاین و فرە مەزهەب‬ ‫كە بەجۆرێك تێكەالوە لەو ڕووەوە جارجارانیش‬ ‫تەقە لەكەسی دوویان كردەوە یان لەسەیارەیەك‬ ‫كرابێت زۆرجار هەند ‌ێ كێشە هەیە كە كێشەی‬ ‫كۆمەاڵیەتین‪ ،‬بەاڵم دەخرێتە بارێكی ترەوە یان‬ ‫زۆرجار هەیە بۆ نمونە لەالیەن نەتەوەیەكەوە‬ ‫خەڵكی دەكوژرێت كە ڕەنگە الیەكی دیكەی‬ ‫پێ تاوانبار دەكەن‪ ،‬بەاڵم من لەكەركوكدا هیچ‬ ‫خەڵكێك نابینم كە لەسەر ناسنامە و نەتەوە و‬ ‫ئاین بكوژرێن‪ ،‬بەاڵم ئەمەش ناگاتە ئەو ئاستەی‬ ‫كە كەس لەماڵەوە دەرنەچێت‪ .‬من ئەو دەنگویانە‬ ‫بەپڕۆپاگەندەی ڕەشی دەبینم و بە پڕۆپاگەندەی‬ ‫دووژمنان و ناحەزانی كورد و ئەو كەسانەی كە‬

‫هیوادارم‬ ‫لەچوارچێوەیئەم‬ ‫حكومەتە كە ئیستا‬ ‫لەبەغاپێكدێتئێمە‬ ‫بەژدار بین و تێیدا‬ ‫مافەكانی كوردی تێیدا‬ ‫جێبەجێ بكەین و‬ ‫ئەو مافانەی كە ئێمە‬ ‫لە" ‪"2003‬ەوە باسی و‬ ‫داوای دەكەین كە خۆی‬ ‫لەمادەی"‪"140‬دەبینێتەوە‬ ‫و ئەوەی یاسای نەوت و‬ ‫غازە و ئەوەی بوجەی‬ ‫هەرێم و بەتایبەتی‬ ‫ئەوەی الی ئێمە گرنگە‬ ‫بابەتیپێشمەرگەیە‬ ‫كە هەتا ئێستا‬ ‫جێبەجێنەكراوە‬


‫چاوپێكەوتن‬

‫‪20‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫حەزناكەن ڕەوشی كەركوك ئارام بێت دەبینم‪.‬‬ ‫* بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش گڕوپێكی‬ ‫نێودەوڵەتی دروستبوو بۆ هاوكاریكردنی‬ ‫ه��ێ��زی پ��ێ��ش��م��ەرگ��ە ل�����ەڕووی چ���ەك و‬ ‫تەقەمەنیەوە‪ ،‬بەاڵم باس لەناهاوسەنگی‬ ‫دەك��رێ��ت لەدابەشكردنی چ��ەك بەسەر‬ ‫پێشمەرگە و نەگەیشتنی چەك بەتایبەتی‬ ‫لەكەركوك و جەلەوال و ئەو ناوچانە؟‬ ‫ـ من ئ���ەوەی زان��ی��اری زۆرم هەبێت ئ��ەوەی‬ ‫ل��ەس��ەر م��ەح��وەری كەركوكە هەمە و زیاتر‬ ‫لەڕاگەیاندنەكانەوە دەبیستین كە فالن دەوڵەت‬ ‫و چەندین دەوڵەت كە ناویان دەخویننەوە چەك‬ ‫و تەقەمەنی پێشكەش بە هێزی پێشمەرگەی‬ ‫كوردستان دەكەن‪ .‬بەدڵنیاییەوە ئەمانە وەكو‬ ‫سیستەم و وەكو هێزی پیشمەرگە گرێدراوین‬ ‫ب��ەوەزارەت��ی پێشمەرگە و فەرماندەی گشتی‬ ‫هێزە چەكدارەكانی كوردستان كە ئ��ەوەش‬ ‫سەڕۆكی هەرێمە ئێمە لەو ڕووە تەوجیهدەكرین‬ ‫و مەرجەعمان ئەوێیە بۆیە گۆبیستی ئەوە دەبین‬ ‫كە من لەم مەحورەشم دەبینم ڕاگەیاندنەكان زۆر‬ ‫گەورەی دەكەنەوە‪ ،‬من ناڵێم بە هیچ شێوەیەك‬ ‫چەكمان پێنەگەیشتوە‪ ،‬بەاڵم مەحدەدە و بەو‬ ‫شێوەیەش نییە كە ڕاگەیاندنەكان باسی دەكەن‬ ‫و گورەیان كردوەتەوە‪ .‬بەنسبەت شوێنەكانی‬ ‫تر ئاگادار نیم‪ ،‬ب��ەاڵم سەبارەت بە كەركوك‬ ‫وەكو ووتم چەك و تەقەمەنی هاتوو‪ ،‬بەاڵم بە‬ ‫شێوەیەكی مەحدود و دیاری كراو‪.‬‬ ‫* ئ��ەگ��ەر ئ��ەو چەكانە ب��ە شێوەیەكی‬ ‫ناهاوسەنگ ب��ەس��ەر ب��ەرەك��ان��ی ش��ەڕدا‬

‫داب��ەش بكرێت‪ ،‬ئایا ئەمە كاریگەری‬ ‫لەسەر سەقامگیری ناوخۆی كوردستان‬ ‫نابێت؟‬ ‫ـ من هیوادارم كە هیچ بەو شێویە نەبێت كە‬ ‫ناهاوسەنگی هەبێت و دابەشكردنی بەشێوەیەكی‬ ‫شەفاف و بەسەر هەموو هێزەكان و بەسەر ئەو‬ ‫هێزانەی كە پێویستی پێیە و ئۆمیدەوارم كە كەس‬ ‫بیر لەوە نەكاتەوە كە ناهاوسەنگی دروستبێت‬ ‫یان دروستی بكات؛ چونكە لەهەرێمی كوردستان‬ ‫هەوڵێكی ج��ددی هەیە كە هێزی پێشمەرگە‬ ‫هەمووی لەچوارچێوەی وەزارەت��ی پێشمەرگەدا‬ ‫بێت و ئیستاش ئیمە لەچوارچێوەی وەزارەتی‬ ‫پێشمەرگە و سەرۆكایەتی هەرێم وەكو فەرماندەی‬ ‫گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێم دیاری كراوین‪.‬‬ ‫ئێمە لەئەوانەوە فەرمان وەردەگرین و هیوادارم‬ ‫بەهیچ شێوەیەك بیر لەو نەكەینەوە كە ئەمە‬ ‫دەبێتە ناهاوسەنگی هێز و هەوڵبدەین كە هیچ‬ ‫هێزێك نەمێنێت بەناوی هیچ كەس و الیەنێكەوە‬ ‫و ئەو هێزانە هەمووی لەچوارچێوەی وەزارەتی‬ ‫پێشمەرگەوە ڕێكبخرێتەوە و كۆبكرێتەوە بۆ‬ ‫ئ��ەوەی هیچ ناهاوسەنگیەك لەهیچ جێگا و‬ ‫شوێنێكدا نەبێ و نەمێنێت‪.‬‬ ‫* لەئیستادا یەكینەی پاراستنی شەنگاڵ‬ ‫هەیە ك��ە ل��ەخ��ودی گەنجانی شەنگاڵ‬ ‫پێكهاتوە‪ ،‬هەتا ئیستا ل��ەڕووی چەك و‬ ‫تەقەمەنیوە هیچ ه��اواك��اری نەكراون‬ ‫هۆكاری ئەمە چییە؟‬ ‫ـ من دەڵێم شنگاڵ پێویستە بەهەموو شێوەیەك‬ ‫و لەهەموو لەیەنێكەوە‪ ،‬جا ئەوە حكومەتی هەرێم‬ ‫و سەرۆكی هەرێمە یان وەزارەت��ی پێشمەرگە‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دەبێت هەوڵ بدەین هاوكاری و پاڵپشتی شەنگاڵ‬ ‫و شەنگاڵیەكان بین؛ چونكە ئ��ەوەی شنگاڵ‬ ‫بە سەریا هات كارەساتێك و ستەمێكی زۆر‬ ‫گەورە بوو چ وەكو نەتەوە كە كوردن و چ وەكو‬ ‫ئاینەكەیان كە ئێزدین‪ ،‬بۆیە پێویستە پشتگیری‬ ‫بكرێن‪ .‬من داواكارم لەحكومەتی هەرێم و وەزارەتی‬ ‫پێشمەرگە كە ئەو یەكینەیەی كە جەنابتان باسی‬ ‫دەكەن و ئەوەی كە لەڕاگەیاندنەكان ئەوتر ‌ێ كە‬ ‫ئامادەن چەك هەڵگرن و پارێزگاری لەو ناوچەیە‬ ‫و سنوورەكانیان بكەن‪ ،‬ه��ی��وادارم وەزارەت��ی‬ ‫پێشمەرگە لەچوارچێوەی ئەو سیستەمەی كە‬ ‫خۆی هەیەتی ئەوانیش ڕێكبخات و ڕاهینانیان‬ ‫پێبكات و بەشداربن لەبەرگری لەكوردستان و ئەو‬ ‫ناوچانەی خۆیان‪.‬‬ ‫* س��ەب��ارەت بە بەشداربونی گەریال و‬ ‫هێزەكانی پاڕاستنی گەل و یەكینەكانی‬ ‫ژنانی ستار لەكەركوك ئەو ناوچانەی لە‬ ‫بەناوچە كێشە لەسەرەكان ناوی دەهێنن‪،‬‬ ‫رای بەرێزتان چییە؟‬ ‫ـ ئێمە زۆر باسی ئ��ەوە دەك��ەی��ن كە داوای‬ ‫هاوكاری لەئەمریكا و توركیا و دەوڵەتانی تر‬ ‫بكەین بۆ ئەوەی هاوكارمان بن كە پارێزگاری‬ ‫لەخاكی كوردستان بكەین جا چ جیایە لەوەی‬ ‫كوردێك لەهەر پارچەیەكی كوردستانەوە ئەمڕۆ‬ ‫ئامادەبێت كە بێت پارێزگاری لەخاكی كوردستان‬ ‫بكات من وەكو شەخسی خۆم بەڕاستی دەست‬ ‫و چاویان ماچ دەكەم و دەستخۆشیان لێدەكەم‬ ‫و ئومێدەوارم لەهەر ڕەوشێكی ئاوەهادا و لەهەر‬ ‫جیگایەكی كوردستان بێت ئێمە هاوكاری یەكبین‬ ‫و شانبەشانی یەك كوردستان بپارێزین‪.‬‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫* ئەو گەریالیانەی هاتوونەتە كەركوك‬ ‫ل��ەس��ەر چ ب��ن��ەم��ای��ەك ه���ات���وون‪ ،‬وات��ا‬ ‫میكانیزمەی هاتنەكەیان چۆنە و چییە؟‬ ‫ـ ئەو هێزە گەریالیانە كە هاتونە بۆ ئەوم ناوچانە‬ ‫بە دڵنیاییەوە تەنسیقێك هەیە كە لەئاستی‬ ‫سەرەوە كراوە‪ .‬ڕەنگە ئەوەندە زانیاریم لەسەر‬ ‫ئ��ەو تەنسیقە نەبێت‪ ،‬ب��ەاڵم بە دڵنیاییەوە‬ ‫هەماهەنگیەك و تەنسیقێك لەنێوانیاندا هەیە‪.‬‬ ‫ئەوانیش وەكو پشتگیری هاتونە؛ چونكە هیچ‬ ‫هێزێك هەر لەخۆیانەوە ناتوانن بێن و بەڕاستی‬ ‫ڕۆڵێكی زۆر باشیان هەبووە بۆ ئەو ناوچانە و‬ ‫توانیویانە خەڵكی بپارێزن لەدەستی چەتەكانی‬ ‫داعش بەتایبەتی لەسنورەكانی شنگاڵ و هەتا‬ ‫ئیستاش یەكینەكانی پاراستنی گەل و هێزەكانی‬ ‫پاراستنی گ��ەل ب���ەژدارن لەپارێزگاریكردنی‬ ‫شنگاڵ و ئەو سنورانەی كە ئەوان تێیدان و من‬ ‫وەكو شەخسی خۆم دووب��ارەی دەكەمەوە هەر‬ ‫كوردێك لەهەر جێگایەكەوە بیت بۆ پاڕاستنی‬ ‫خاكی كوردستان دەس و چاویان ماچ دەكەم و‬ ‫دەستخۆشیان لێدەكەم‪.‬‬ ‫* حكومەتی ناوەندی ئیراقیش پێكهات‬ ‫و ج��ارج��ارەش دژ ب��ە داع���ش ه��اوك��اری‬ ‫ه��ێ��زەك��ان��ی پێشمەرگە و هێزەكانی‬ ‫پاڕاستنی كوردستان دەك��ات‪ ،‬ئایا ئێوە‬ ‫وەكو هێزەكانی پێشمەرگە لەمەوبەدوا‬ ‫لەكەركوك و ئەو ناوچانەی كە بەكێشە‬ ‫لەسەر ن��اوی دەهێنن ل��ەچ مەوقفێكدا‬ ‫دەمێننەوە و بڕیارتان چۆن دەبێت؟‬ ‫ـ ئێمە بە قۆناغێكی زۆر هەستیاردا تێپەربوینەو‬ ‫هەتا ئەم كاتەی كە بۆ گۆڤارەكەتان دەدوێم ئەو‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫دەوڵەتانەی كە چاودێری ڕەوشی ئێراق دەكەن‬ ‫بەتایبەتی ئەمریكا بەهەزاران سەربازی لەئێراقدا‬ ‫خۆینیان ڕشت بۆ ئەوەی ئێراق بكات بە ئێراقێكی‬ ‫دیموكراسی و یەكگرتوو و فدراڵی‪ .‬هەتا ئێستا‬ ‫لەم چوارچێوەیەدا دەژێن و دەبێت هەوڵبدەین‬ ‫هەموو الیەكمان زمانی گفتوگۆ و لەیەكتر‬ ‫نزیكبونەوەمان زیاتر بێت لەوەی كە لەیەكتر‬ ‫دووربكەوینەوە‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە دەبینین جارجارە‬ ‫قسەی توند دەكرێت وەك��و قسەكانی"هادی‬ ‫عامری" كە لەكەركوك كردی‪ ،‬زۆر جیاواز بوو كە‬ ‫لەجێگایەكیتر قسەی كرد و زۆر بەجوانی ستایشی‬ ‫پێشمەرگەی كرد لەڕزگاركردن رووبەڕووبونەوەی‬ ‫داعش‪ .‬با من لێرەوە بڵێم پێشمەرگە شتێك نیە‬ ‫كە یەكێكی وك "هادی عامری"‪ ،‬كار و ئەركەكانی‬ ‫دەستنیشان بكات و وەسفی پێشمەرگە بكات‬ ‫بەباشی یان بەخراپی و من دەڵێم ئێمە هەموومان‬ ‫خەون بە ئەوەوە دەبینین كە دەوڵەتی كوردی‬ ‫دروست بكەین حەز دەكەم هەر ئەمڕۆ دروستبێت‬ ‫و پێكی بێنین‪ ،‬ب��ەاڵم ئەو زەمینەسازیەمان‬ ‫كردبێت كە بتوانین حكومەت ڕابەگەنین و بیبەین‬ ‫بەڕێوە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر لەم ڕەوشدا نەبێت و هیچ‬ ‫كەس لێت قەبوڵ نەكەن و ئەو زەمینەسازیەت‬ ‫نەكردبێت دەوڵەت ببەیت بەرێوە‪ .‬من هیوادارم‬ ‫لەچوارچێوەی ئەم حكومەتە كە ئیستا لەبەغا‬ ‫پێكدێت ئێمە بەژدار بین و تێیدا مافەكانی كوردی‬ ‫تێیدا جێبەجێ بكەین و ئەو مافانەی كە ئێمە‬ ‫لە" ‪"2003‬ەوە باسی و داوای دەكەین كە خۆی‬ ‫لەمادەی"‪"140‬دەبینێتەوە و ئەوەی یاسای نەوت‬ ‫و غازە و ئ��ەوەی بوجەی هەرێم و بەتایبەتی‬ ‫ئەوەی الی ئێمە گرنگە بابەتی پێشمەرگەیە كە‬ ‫هەتا ئێستا جێبەجێنەكراوە‪ .‬هیوادارم حكومەتی‬

‫‪21‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫ئێراق لەو چوارچێوەیەدا بمێنینەوە بەمەرجێك‬ ‫كە داواكانی كورد هەمووی جێبەجێ بكات و ئیمە‬ ‫كەركوك و هیچ شوێنێكی دابڕاو لەكوردستان‬ ‫نەبینینەوە و نابینین و ئێمە وەك��و هێزی‬ ‫پێشمەرگەش لەڕووداوەكانی دوای" ‪9‬ـ‪"6‬ەوە كە‬ ‫داعش هاتە سنوورەكان و سوپای ئێراق كشایەوە‬ ‫و ئێمە سنورەكانی خۆمان پاڕاستوە و بڕیارمان‬ ‫هەیە لەو جێگایانەی كە سنوورەكانی خۆمان‬ ‫پاڕاستوە لەشوێنی بەرگری خۆمان دەمێنینەوە؛‬ ‫چونكە ئێمە بەرگری دەكەین و هەموو الیەك‬ ‫دڵنیا دەك��ەم��ەوە كە پێشمەرگە لەسنووری‬ ‫كەركوك ناكشێتەوە و ئەو سنوورە دەپارێزیت‬ ‫كە داگیركرا بوو و هەند ‌ێ بارودۆخیش هەیە ئەوە‬ ‫دەگەڕێتەوە بۆ كات و ساتی خۆی وەكو چۆن‬ ‫دەڵێن (لكل حادثن‌آ حدیث)و هیوادارم ڕووداوەكان‬ ‫بەرەو ئاقاڕێكی باش بڕۆات‪.‬‬ ‫* س��ەب��ارەت ب��ەو وت��ەی��ەی ك��ە بەرێز‬ ‫د‪.‬ن��ەج��م��ەدی��ن ك��ەری��م ك��ە ووت��وی��ەت��ی‬ ‫پێویستە كەركوك خاوەن ستاتۆیەك بە‬ ‫خۆی هەبێت‪ ،‬ئێوە چی دەڵێن؟‬ ‫ـ ئەوەی بەرێز كاك دكتۆر كە پارێزگاری كەركوكە‬ ‫ووتویەتی بە بڕوای من باوڕ ناكەم كە دكتۆر‬ ‫بیركردنەوەیەكی وای هەبێت كە كەركوك‬ ‫بەرەوجێابوونەوە ببات‪ ،‬ب��ەاڵم لەوانەیە لەو‬ ‫دیدەیەوە نیشانی كردبێت كە كەركوك هەموو‬ ‫كاتێك ب��ەڕاس��ت��ی ل���ەڕووی پێكهاتەكەیەوە‬ ‫تایبەتمەندی خۆی هەیە و لەڕووی جوگرافیاشەوە‬ ‫بۆ كوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە و لەڕووی‬ ‫ئەوەی كە فرە نەتەوە و ئاین و مەزهەبە و مافی‬ ‫ئەوەی ئەدەمی كە كەركوك تایبەتمەندی خۆی‬ ‫هەبێت چ لە ئێراقدا بێ یان كوردستان‪.‬‬


‫وتار‬

‫‪22‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫“شەهید گەنجۆ”‬

‫كانیاوی خۆشەویستی و رێز و گەورەییە هەم بۆ شۆڕش و هەمیش بۆ مێژوو‬ ‫لەهەولێر دەنگ و رەنگی چاالكیە نەتەوەیی و دیموكراتیەكان بوو‬ ‫ن‪ :‬هاورێباز‬ ‫پێش هەرشتێك وەك��و هاورێبازێكی هەڤاڵی‬ ‫شەهیدمان”گەنجۆ حەسەكە”‪ ،‬دڵسۆزی خۆم‬ ‫لەبەرامبەر هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی كورد‬ ‫و كوردستان لەكەسایەتی شەهید”گەنجۆ”دا رابەر‬ ‫دەكەم‪.‬‬ ‫لەكوردستاندا هەموو ئەو گەنجانەی كە دەچنە‬ ‫نێو تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی كوردستانەوە‪،‬‬ ‫لەبارودۆخی كوردستان و زەحمەتیەكانی ئاگادارن‬ ‫و دەشزانن قۆربانیەكانی ئەم تێكۆشانە چییە‬ ‫و لەفەرقی ئەوەدان كە تێكۆشان پێویستی بە‬ ‫قۆربانی گیانی هەیە و زۆرن لەو كەسانەی كە‬ ‫بەجەستەی خۆیان مۆمی رۆناكی بۆ گەلەكەیان‬ ‫هەڵدەگیرسێنن و تەنها بۆ ساتەوەختێكیش‬ ‫قەبوڵیان نیە كە گەل و نەتەوەكەیان لەژێر‬ ‫چەپۆكی دوژمنانی كورد و كوردستاندا بێت‪.‬‬ ‫هەڤاڵ”گەنجۆ”ش یەكێكە لەو گەنجە قارەمانانەی‬ ‫كە بەخوێنی خۆی داستانی قارەمانی لەسنونێی‬ ‫شەنگاڵ تۆماركرد‪ ،‬بۆ پاراستنی ش��ەرەف و‬ ‫كەرامەتی گەلی ئێمەی ئێزدی لەبەرامبەر داعشی‬ ‫خوێنڕێژ و دووژمنی مرۆڤایەتی‪.‬‬ ‫هەڤاڵ”گەنجۆ” یەكێكە لەو منداڵە چاوگەشانەی‬ ‫گوندی بەرەكەی دەڤەری خۆشناوەتی كە لەوێ‬ ‫چ��اوی بەدنیا هەڵهێنا و بۆنی ئ��ازادی لەوێ‬ ‫هەڵمژی‪ ،‬هەرلەو دەڤەرەشدا كەوتە سەر رێبازی‬ ‫هەڤااڵنی خۆی ل��ەدەڤ��ەری خۆشناوەتی‪ ،‬ئەو‬ ‫هاورێبازانەی وەك‪”:‬ه��ەڤ��اڵ ژیندا و سیپان و‬ ‫توانا و بیالل و شێخ كامەران و هەڤاڵ مەلسا‬ ‫و ‪ . . .‬هتد”‪ .‬ئ��ەوەی هەڤاڵ گەنجۆ بەدوایدا‬ ‫دەگەڕا سەروەت و سامان و ماڵ و سەیارە نەبوو‪،‬‬ ‫ئەوەی بەدوایدا دەگەڕا عەشقی ئازادی بوو كە‬ ‫لەهەولێر بۆی دەگ��ەڕا و دەستی نەدەكەوت و‬ ‫لەئەوروپاش بۆی گەڕا بەدەست نەدەهات؛ بەڵكو‬ ‫لەچیا سەركەشەكانی قەندیل و لەناو یەكینەكانی‬ ‫پاراستنی گەل لەرۆژئاوای كوردستان”یەپەگە”‬ ‫و یەكینەكانی پاراستنی شەنگاڵ”یەبەشە”‬ ‫دەستكەوت‪.‬‬ ‫عاشق بوون بۆ ئ��ازادی بەووتە نابێت؛ بەڵكو‬ ‫بەكردار دەبێت و ماندووبوونی دەوێت و قۆربانی‬ ‫م��ادی و مەعنەوی دەوێ��ت‪ .‬ئەگەر عاشقبوون‬ ‫بەئازادی ئاسان بووایە ئەوا گەلەكەمان نەدەكەوتە‬ ‫بەرلێشاوی هێرشە دڕندانەكەی رژێمی بەعس و‬ ‫داعش‪ .‬مانی بۆ ئەوەی بگاتە حەقیقەتی ژیان‬ ‫ئامادەبوو هەر بەزیندوویی كەوڵی بكەن‪ ،‬لەیال‬

‫قاسم بۆ ئەوەی بگاتە فەلسەفەی ئازادی بۆ ژن‬ ‫و پیاوی كورد و ئازادی نەتەوەكەی ئامادە بوو‬ ‫لەسێدارەی بدەن‪ ،‬فەرهاد بۆ ئەوەی بەشیرین‬ ‫بگات ئامادە بوو چیای بێستون كۆن بكات‪ .‬هەڤاڵ‬ ‫گەنجۆش بۆ ئەوەی جارێكیتر تۆی ئازادی لەدڵی‬ ‫كوڕان و كچانی باشوری كوردستان بروێنیتەوە‪.‬‬ ‫بەخوێنی خۆی داری ئازادی ئاودا‪.‬‬ ‫بەڵێ لەباشوری كوردستاندا‪ ،‬هەوڵی زۆر دراوە كە‬ ‫گەلەكەمان لەم بەشەی كوردستان بەفەلسەفەی‬ ‫رێبەر ئۆجاالن ئاشنا نەبێت بەتایبەتی لەهەرێمی‬ ‫زەردا هەموو شێوازێك بەكار هێنراوە كە ئەو‬ ‫فەلسەفەیە گەشە نەكات‪ .‬چ وەكو داخستنی‬ ‫بارەگا و نوسینگەكانی كە بە فكر و فەلسەفەی‬ ‫رێبەر ئۆجاالن بەرێوە دەچ��ن و چ وەك��و ئەو‬ ‫كەسایەتانەی كە باوەڕیان بە فكر و فەلسەفەی‬ ‫رێبەر ئ��ۆج��االن هەیە‪ .‬ه���ەردەم هەڕەشەیان‬ ‫لێكراوە و كەوتونەتە ژێر چاودێری و گرتن و‬ ‫بەشێوازی جیاجیا رووبەرووی هەڕەشە و ناو و‬ ‫ناتورە كراونەتەوە‪ .‬هەڤاڵ گەنجۆش یەكێكە لەو‬ ‫گەنجانەی كە هەم وەكو كەسایەت كە بەچەندەها‬ ‫جار كەوتۆتە ژێر چاودێری و هەڕەشەی لێكراوە‬ ‫و گیراوە و چەندەها جار بە هۆی هەڤاڵ گەنجۆوە‬ ‫بنەماڵەكەی رووب��ەرووی هەڕەشەی بوونەتەوە‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم هەڤاڵ گەنجۆ بۆ ساتەوەختێكی زۆر‬ ‫كورتیش بێت لەو فەلسەفەیە دورنەكەوتۆتەوە و‬ ‫هیچ ئاستەنگیەكیشی نەناسیوە‪.‬‬ ‫وەكو رێبەر ئۆجاالن دەڵێت‪”:‬ئەگەر هەر كەسێك‬ ‫لەئامانجەكەی خۆیدا‪ ،‬روون بێت هیچ سنورێك‬ ‫ناناسێت”‪ .‬بەراستیش هەڤال گەنجۆ بۆ گەیشتن‬ ‫بەئامانجەكەی هیچ سنورێكی نەئەناسی و هەردەم‬ ‫وەكو مۆمێك بوو كە دەوروب��ەری خۆی روناك‬ ‫دەكردەوە‪.‬‬ ‫هەر مرۆڤێك هاتنە دنیای چەندە گرنگ بێت‬ ‫لەوەش گرنگتر ئەوەیە ئەو مرۆڤە لەم دنیایەدا‬ ‫چ رۆلێكی دەبێت‪ .‬هەڤاڵ گەنجۆ بەئازادی هاتە‬ ‫دنیا و بۆ ئ��ەوەی بەئازادیش ب��ژی لەهەموو‬ ‫دەرگایەكیدا‪ ،‬لەدەرگاكانی سیستەمی باشوری‬ ‫كوردستان و سیستەمی ئەوروپایدا‪ ،‬بەاڵم هیچ‬ ‫یەكێك لەم دەرگایانە چاوە پڕ لەهیواكانی هەڤاڵ‬ ‫گەنجۆیان تێر نەدەكرد؛ چونكە گەنجۆ لەگەڵ‬ ‫ئێش و ئازاری كوڕان و كچانی گەلەكەی گەورە‬ ‫ببوو‪ .‬هەر ئەو خاڵەش بوو كە هەڤاڵ گەنجۆی‬ ‫بردە الی ئێش و ئازاری كچان و كوڕانی رۆژئاوا‬ ‫و شەنگاڵ‪ .‬هیچ شتێك نەیتوانی هەڤاڵ گەنجۆ‬ ‫لەهاوسەنگەرەكانی داببڕێت‪ .‬هەڤاڵ گەنجۆ دووجار‬

‫و بەسەختی بریندار بوو‪ .‬لەالیەن هەڤااڵنیەوە‬ ‫بۆ چارەسەركردنی برینەكانی نێردرا دەرەوەی‬ ‫كوردستان و لەالیەن چەكدارانی پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردستانیشەوە بەبرینداری دەستبەسەركرا كە‬ ‫چی ئەمە و چەندەها بەربەستی تر نەیانتوانی‬ ‫هەڤاڵ گەنجۆ و هاوڕێبازانی و سەنگەرەكانی‬ ‫بەرخۆدان لەیەكتر داببڕێت و پڵنگ ئاسا هەمیشە‬ ‫لەهێرش و پەالماردا بوو‪ ،‬وەكو هەوری بەهاری‬ ‫كاتێك دەب��اری هەموو رووبارێكی پڕ دەكرد‬ ‫لەخۆشەویست و رێز‪ ،‬بەڵێ هەڤاڵ گەنجۆ كانیاوی‬ ‫خەوشەویستی و رێز و گەورەیی بوو هەم بۆ‬ ‫ش��ۆڕش و هەمیش بۆ مێژوو كە هەتاهەتایی‬ ‫دەمێنێتەوە لەبیرەوەریەكاندا ناسڕێتەوە‪.‬‬ ‫لەخاڵە گرنگەكانی فەلسەفەی رێبەر ئۆجاالن‬ ‫ئەوەیە‪ ،‬گەلی كورد لەكوێ پێویستی بەپاراستن‬ ‫هەبێ”پەكەكە” لەوێیە‪ .‬هەڤاڵ گەنجۆش یەكێك‬ ‫لەو میلیۆنان شاگردەی ئاكادیمیای هزری رێبەر‬ ‫ئۆجاالن”یەپەگە” و “یەبەشە” بوو‪ .‬هەڤاڵ گەنجۆ‬ ‫خۆی گەیاندە رۆژئ��اوای كوردستان و هاوشانی‬ ‫برا و خۆشكەكانی خۆی لەریزەكانی”یەپەگە”‬ ‫و”یەبەشە”ی بە تەنیا نەهێشتن‪ .‬بەشداری كرد‬ ‫لەپاركردنی ئێش و ئازاری گەلەكەمان لە رۆژئاوا‬ ‫و شەنگاڵ‪ .‬خۆی كردە نمونەیەك لەدڵسۆزی و‬ ‫وەف��اداری بەرامبەر بەگەل و خاكی نیشتمان‪.‬‬ ‫ئامەیە رۆحی ئ��ازادی و رۆحی پێكەوە ژیان و‬ ‫رۆحی یەكسانی مرۆڤەكان‪ .‬بەجەستە گەنج بوو‬ ‫كەچی بەرۆح لەگەڵ مندااڵن‪ ،‬منداڵ بوو لەگەڵ‬ ‫بەتەمەن بەتەمەن بوو و لەگەڵ گەنجدانیشدا‬ ‫گەنجێك بوو كە راوەستانی بۆ نەبوو‪.‬‬ ‫ناوەرۆكی فەلسەفەی رێبەر ئۆجاالندا‪ ،‬لەجەوهەری‬ ‫هەڤال گەنجۆدا بەدیدەكرا‪ .‬بۆ نموونە پاكی و‬ ‫بێگەردی هەڤاڵ گەنجۆ‪ ،‬دڵ و دەرونی ئەوەندە پاك‬ ‫بوو كە لەروخساری هەڤاڵدا بەشێوەی رووناكیەكی‬ ‫بێوێنە ب��وو‪ ،‬وەك روخ��س��اری ن��وران��ی مرۆڤ‬ ‫چاكەكان بوو‪ ،‬جوانی و بێگەردی دەرونی هەڤاڵ‬ ‫گەنجۆ لەروخسار و چاوەكانی دەدرەوشایەوە‪.‬‬ ‫پێكەنینی وەك پێكەنینی منداڵێكی پاك بوو‬ ‫كە بەهیچ شێوەیەك ناپاكی كاری لێنەكردبوو‪.‬‬ ‫بەو پاكی و بێگەردیەوەیەوەی لەناو دڵی هەموو‬ ‫هەڤااڵندا جێگای خۆی كردبوەوە‪ .‬هەڤاڵ گەنجۆ‬ ‫بۆ ماوەی دووساڵ لەنێو ریزەكانی فەلسەفەی‬ ‫ئازادیدا خەباتی كرد‪ ،‬بەاڵم دووساڵەكەی هەڤاڵ‬ ‫گەنجۆ بەئەندازەی بیست ساڵ بەكاریگەر بوو‪.‬‬ ‫تایبەتمەندیەكی ت��ری فەلسەفەی ئاپۆیستی‬ ‫فەداكارییە‪ .‬لەكەسایەتی هەڤاڵدا فەداكاریەكی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫بێوێنە هەبوو‪ ،‬بێ دوودڵی و بێ یەك و دوو بەهەموو ئیمكانی خۆیەوە لەخەباتدا‬ ‫بەشداری دەكرد‪ ،‬بێ ئەوەی گوێ بداتە بەرژەوەندی شەخسی و چاوەڕوانی‬ ‫كەسێك بێت پێ بڵێت‪ ،‬ئەرك و بەرپرسیاریەتیەكانی خۆی ڕادەپەڕاند‪.‬‬ ‫هەڤاڵ گەنجۆ ئەوەی كەنەیدەزانی راوەستان بوو‪ ،‬بەراستی هیچ راوەستانی بۆ‬ ‫نەبوو‪ ،‬وەكو رووبارێك هەمیشە لەهاژە نەدەهات‪ .‬بێ ئەوەی پشۆیەك بدات‪،‬‬ ‫هەمیشە لەخەباتدا بوو‪ ،‬رۆحی چاالكی بوو‪ .‬لەو هەولێرەی كە كەس زووزوو‬ ‫نەیدەتوانی بەئاشكرا و لەهەموو چاالكیە نەتەوەیی و دیموكراتیەكان دەنگی‬ ‫هەڵبڕی‪ ،‬هەڤاڵ گەنجۆ دەنگی و رەنگی هەموو چاالكیەكان بوو و بەعەشقەوە‬ ‫پەنجەكانی بەهێمای سەركەوتن بەرز دەكرد و دروشمی دەوتەوە‪.‬‬ ‫تایبەتمەندیەكی تری ئاپۆجیان بوێری و چاونەترسیە‪ ،‬لەجەوهەری هەڤاڵدا‬ ‫شتێك بەناوی ترس وجودی نەبوو‪ ،‬رۆژێكیان لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا ووتم‬ ‫هەڤاڵ گەنجۆ كوردستان پێویستی بەگەنجانی وەكو تۆیە خۆت بپارێزە زۆر‬ ‫چاوڕەشانە‌هێرش مەكە سەر دوژمن‪ ،‬لەوەاڵمدا ووتی هەڤاڵ هیچ نیە‪ ،‬ئەوەی‬ ‫خۆشە كە داعشەكان بەدەست بیانگرین‪ .‬رۆحی جەسارەت و چاونەترسی‬ ‫ئەوەندە بەرز بوو كە پێكەنینی بەمەرگ دەهات و مردنیش لەئاستی كەسایەتی‬ ‫هەڤاڵ گەنجۆ زۆر شەرمنانە دەبینرا‪.‬‬ ‫هەڤاڵ گەنجۆ لەگەڵ كانیاوی خۆشەویستیەكەیدا‪ ،‬كانیاوی هەڤاڵتی و‬ ‫رەنج بوو‪ .‬هیچ شتێك نەدەیتوانی هەڤاڵ گەنجۆی لەهەڤاڵتی دوربخاتەوە‪،‬‬ ‫هەمیشە ئامادەبوو لەپێناو هەڤاڵەكانیدا گیانی ببەخشێت بەبێ گوێدانە هیچ‬ ‫بەدەلێكی‪ .‬ئەگەرچی لەرێگای ئەمەشدا توشی ناخۆشیش بوبێت‪ ،‬بەاڵم هیچ‬ ‫كات نەیتوانیوە بێ خۆشەویستی مرۆڤەكان ژیان بكات‪ .‬بۆ نموونە مرۆڤێك‬ ‫لەقۆناغی چارەسەری برینداریەكەی بێت‪ ،‬هەڤااڵنی خۆی لەسەنگەر بەتەنیا‬ ‫نەهێڵێت ئەوە ئیرادەی دەوێت‪ ،‬هەر كەسێك ناتوانێت خاوەن ئەو هەڵوێستە‬ ‫بێت‪ .‬تەنیا ئەو رۆحانەی وەك��و هەڤاڵ گەنجۆ نەبێت‪ ،‬كەس ناتوانێت‬ ‫فیداكاریەكی وەها نیشان بدا‪.‬‬ ‫گورجوگۆل و چست و چااڵك بوو‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی كە لەبواری تیوریدا نەیدەتوانی‬ ‫باس لەفەلسەفەی ئاپۆئیستی بكات‪ ،‬بەاڵم لەپراكتیدا و لەكەسایەتی خۆیدا‬ ‫نوێنەرایەتی ئەو هێڵە فكری و فەلسەفیەی بەباشی دەكرد‪ .‬بۆ نموونە كاتێك‬ ‫مرۆڤ تەماشای كەسایەتی هەڤاڵ گەنجۆی بكردایە كاتێك دەچوە سەر كارێك‬ ‫هەر ئەوەندەت دەزانی كارەكەی تەواو كردبوو‪ .‬مرۆڤ سەری سوڕدەما ئایا‬ ‫بەراستی كارەكەی ئەنجامداوە یان نا‪ ،‬مرۆڤ زووزوو نەیدەتوانی باوەڕ بكات‬ ‫ئەو كارە چۆن ئەوەندە زوو ئەنجامدرا‪ ،‬هەتا ئەگەر بەچاو نەبیندرابایە‪ ،‬لەبەر‬ ‫زوو خێرا راپەڕاندنی كارەكەی دەگوترا چۆن لەكاتێكی ئەوەندە كەم و خێرا‬ ‫ئەم كارە ئەنجامدراوە‪ ،‬لەگەڵ زوو ئەنجامدانی كارەكەشیدا هەردەم رووی‬ ‫بەپێكەنین بوو‪ ،‬وەكو مەرج بوو گەر پێكەنین روخساری داگیر نەكات‪ ،‬كار‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫تایبەتمەندیەكی تری ئاپۆچیان ئەوەیە كە گرێدراون بەفكر و ئیرادەی‬ ‫ئاپۆچیانە‪ .‬هەڤاڵ گەنجۆ لەدەرەوەی گرێدراوبوون بەفكر و فەلسەفەی رێبەر‬ ‫ئۆجاالن‪ ،‬شتێكیتر ناناسێت‪ .‬بۆ ئەوەی لەو فەلسەفەیە دوریبخەنەوە زۆر كاری‬ ‫لەسەركرا‪ ،‬بەاڵم هەڤاڵ گەنجۆ هەموو پەیوەندی مادی و سەروەت و سامانی‬ ‫بەالوە ناو و ئەوەی كە تەنیا بیری لێكردۆتەوە وەكو شاگردێكی قوتابخانەی‬ ‫فەلسەفەی ژیانەكی ئازاد‪ ،‬ژیان دەكات و گرێدراوی ئەو قوتابخانەیە دەبێت‪.‬‬ ‫هەڤاڵ گەنجۆ لەماویەكی زۆر كورتدا دەكەوێتە ناو دڵی هەموو هەڤااڵنەوە‪،‬‬ ‫هەڤاڵەكی ئێسك سوك و روح سوكی قوتابخانەی رێبەر ئۆجاالن بوو‪.‬‬ ‫روحی جوانتر لە گوڵ‪ ،‬روخساری شیرین تر لەهەنگوین‪ ،‬پێكەنینەكانی‬ ‫پاكتر لەپێكەنینی منداڵ‪ ،‬هەموو ئەو تایبەتمەندیە جوانانەی ئاوێتەدەبوون‬ ‫لەگەڵ پێكهاتەیەی فریشتەكان‪ .‬هۆ فریشتە‪ ،‬هۆ ئەو كەسەی لەگەڵماندای‬ ‫لەناو هەموو جووڵە و حەرەكەتێكماندای‪ ،‬لەگەڵ هەناسەی ئازادیماندا هۆ‬ ‫پەرەسێلكەی دەن��وك ئاڵ بۆ كوێ دەرۆی ئەی تۆ نەبووی پێتدەگوتین‬ ‫موژدەی خۆشم پێە بۆتان بۆ رانەوەستای بابەیەكەوە سەركەوتنمان پیرۆز‬ ‫بكەین‪ .‬بەڵێ هەڤاڵ گیان یادت بەخێر‪ ،‬یادی پاكی و بێگەردیت بەخێر‪ ،‬یادی‬ ‫چاونەترسی و بوێریت بەخێر‪ ،‬یادی جانفیدایی و فەداكاریت بەخێر‪ ،‬یادی‬ ‫هەڤاڵبەندی و خۆشەویستیت بۆ مرۆڤەكان بەخێر‪ ،‬یاددت دەكەین لەناو هەر‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪23‬‬

‫وتار‬

‫هیچ بەربەستێكنەیانتوانیهەڤاڵ‬ ‫گەنجۆ و هاوڕێبازانی و سەنگەرەكانی‬ ‫بەرخۆدان لەیەكتر داببڕێت و پڵنگ ئاسا‬ ‫هەمیشە لەهێرش و پەالماردا بوو‪ ،‬وەكو‬ ‫هەوری بەهاری كاتێك دەباری هەموو‬ ‫رووبارێكی پڕ دەكرد لەخۆشەویست و رێز‪،‬‬ ‫بەڵێ هەڤاڵ گەنجۆ كانیاوی خەوشەویستی‬ ‫و رێز و گەورەیی بوو‬ ‫چاالكیەكدا لەژێر سێبەری هەر دارێكدا لەژێر سێبەری هەر بەردێكدا و لەسەر‬ ‫ئاوی هەر روبارێكدا‪ ،‬لەسەر لوتكەی هەر شاخێكدا‪ ،‬لە ناو سەنگەری هەر‬ ‫شوێنێكدا‪ ،‬لەگەڵ شنەی شەماڵی هەرگوندێكدا و شاخێكدا یادت دەكەین‪ .‬هۆ‬ ‫فریشتەكەی قوتابخانەی ژیانی ئازاد‪ ،‬بەجەستە بەجێتهێشتین‪ ،‬بەاڵم روحمان‬ ‫لەگەڵ روحتدایە‪ ،‬هۆ هەڵۆوە بەرزە فڕەكەی شاخی كوردستان‪ ،‬خۆ دەتزانی‬ ‫هەڵۆوەكان تەنیا لەبەرزایدا دەفڕن‪ ،‬تۆش هەڵۆیەك بویت لەبەرزایدا هەڵفریت‪.‬‬ ‫هەڤاڵ گەنجۆ بەهەڵوێستی و چااڵكی خۆی ئەو پەیامەمان پێدەدا‪ ،‬كە ئەو‬ ‫وەكو گەنجێكی باشوری كوردستان‪ ،‬ئەو سنورە دەستكردانەی لەنێوان‬ ‫پارچەكانی كوردستان دانراون‪ ،‬ناناسێت‪ ،‬بۆ ئەو جیاوازی نیە لەچ پارچەیەكی‬ ‫كوردستان خەبات بكات‪ ،‬چونكە كوردستان بۆ ئەو یەكە و هەر یەكیش بوو‪.‬‬ ‫لەالیەكی ترەوە لەهەموو كاتێك زێدەتر گەلەكەمان پێویستی بەیەكیەتی‬ ‫و تەبایی هەیە‪ ،‬لەم كاتەدا رووبەروی دوژمنێكی سەرسەختی وەكو داعش‬ ‫دەبێتەوە‪ ،‬لەو كاتەی هەندێك لەهێزەكانی باشوری كوردستان دەیانگووت‬


‫وتار‬

‫‪24‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫هەڤاڵ گەنجۆ لەماویەكی زۆر كورتدا دەكەوێتە ناو دڵی هەموو هەڤااڵنەوە‪ ،‬هەڤاڵەكی‬ ‫ئێسك سوك و روح سوكی قوتابخانەی رێبەر ئۆجاالن بوو‪ .‬روحی جوانتر لە گوڵ‪،‬‬ ‫روخساری شیرین تر لەهەنگوین‪ ،‬پێكەنینەكانی پاكتر لەپێكەنینی منداڵ‪ ،‬هەموو ئەو‬ ‫تایبەتمەندیەجوانانەیئاوێتەدەبوونلەگەڵپێكهاتەیەیفریشتەكان‬ ‫داعش هێرش ناكاتە سەركوردان هەڤاڵ گەنجۆ‬ ‫بەوە باوەری نەكرد و خۆی گەیاندە شەنگاڵ‪.‬‬ ‫نیشتمانمان پێویستی بەهێزێكی هاوبەش هەیە بۆ‬ ‫پاراستنی‪ ،‬بۆیە هەڤاڵ گەنجۆ لەباشورەوە خۆی‬ ‫گەیاندە رۆژئاوای كوردستان و شوێنی خۆی لەناو‬ ‫هێزەكانی “یەپەگە”و “یەپەژە” گرت‪.‬‬ ‫دەبینین گەلەكەمان پێویستی بەسیاسەتێكی‬ ‫هاوبەش هەیە بۆ پاراستنی خۆی لەهەر شوێنێكی‬ ‫كوردستان هەبێت‪ ،‬بۆیە هەڤاڵ گەنجۆ سیاسەتی‬ ‫رێبەر ئۆجاالنی هەڵبژارد بۆ بەرێوەبردنی‬ ‫كوردستان‪ ،‬هەر ئەو فەلسەفەیەشە دەتوانێت‬ ‫ستراتژیەكی هاوبەش بۆ ه��ەر چ��ار پارچەی‬ ‫كوردستان بۆنیاد بێنێت‪.‬‬ ‫وەك��و ه��اوڕێ��ب��ازان و هەڤااڵنی هەڤاڵ گەنجۆ‬ ‫پێویستە چۆن لەپەیامەكەی هەڤاڵمان"گەنجۆ"‬ ‫تێبگەین‪ .‬هەڤاڵ گەنجۆ تەنیا چاالكیەكی سەربازی‬ ‫ئەنجامنەدا؛ بەڵكو پێشەنگایەتی تێكۆشانی كرد‬ ‫بۆ گەلەكەمان هەم لەرۆژئاوا و هەمیش شەنگاڵی‬ ‫بەتەنیا نەهێشت‪ .‬لەگەڵ خۆشی و ناخۆشی‬ ‫گەلەكەی تێكەڵ ببوو‪ .‬وەكو گەنجێكی باشور‬ ‫ئیرادەی خۆی لەپارە و سەروەت و سامان پاراست‬ ‫و نەیدەدیەوە و نوێنەرایەتیەكی راستەقینەی كرد‬

‫بۆ ژیانێكی حەقیقی و خۆی كرد بە پەرژینێك بۆ‬ ‫ئەوەی كەرامەتی گەلەكەی بپارێزێت‪ .‬لەجەوهەردا‬ ‫پێشەنگایەتی سیاسەتێكی هاوبەش ب��وو بۆ‬ ‫هەرچوارپارچەی كوردستان‪ .‬پێویستە ئێمە وا‬ ‫لەهەڵوێستی هەڤال گەنجۆ تێبگەین‪ .‬خاڵێكی‬ ‫زۆرگرنگ كە لەپەیامەكەی هەڤاڵدا تێبگەین‪،‬‬ ‫ئەوەیە كە ك��ەس ناتوانێت ئاستەنگیمان بۆ‬ ‫دروستبكات لەرێگای خزمەتكردنمان بەخاك و‬ ‫گەل و نیشتمان‪.‬‬ ‫وەكو هاورێبازێكی‪ ،‬هەڤال گەنجۆ دەڵێم رۆحی‬ ‫هەڤاڵ گەنجۆ لەناومان دایە و ژیان دەكات‪ ،‬دەك‬ ‫دەستی دایە رازیەو بابە فاخیر خۆش بێت بۆ‬ ‫پەروەردەكردنی رۆڵەیەكی بەوەفای وەكو هەڤاڵ‬ ‫گەنجۆ‪ ،‬كە سەری هەموو گەلی كورد پیی بڵندە‪،‬‬ ‫رۆحت هەر شاد بێت هەڤاڵی هێژام‪ ،‬رۆحی تۆ‬ ‫هاوشێوەی رۆح ڤیانەكانە‪ ،‬بۆیە ئەوەندە بەهەڤاڵ‬ ‫ڤ��ی��ان ك��اری��گ��ەر ب��وی��ت‪ .‬ئ���ەو ج���ەس���ارەت و‬ ‫چاونەترسیەی تۆ هەڤاڵ گیان بۆ سەر داعشەكان‬ ‫هاوشێوەی ئەو بوێریە و چاونەترسیەی ملیتان‬ ‫عەگید بوو كە یەكەم گولەی بەدوژمنانی كوردەوە‬ ‫نا لەباكوری كوردستان‪ ،‬ئەو خۆشەویستیەی‬ ‫هەڤاڵ گەنجۆ كە هەڤاڵ گەنجۆی خستبوە ناو‬

‫دڵی هەموو هەڤااڵنیەوە هاوشێوەی خۆشەویستی‬ ‫هەڤاڵ ساكینە جانسز بوو بۆ هەڤااڵنی‪ .‬ئەو‬ ‫هەستە بەرپرسیاریەت بەرامبەر بە جێبەجێكردنی‬ ‫ئەركەكانت هاوشێوەی هەستی شەهید د‪.‬‬ ‫سیروانە‪ ،‬ویستت بەگەنجانی باشور بڵێت بەسیەتی‬ ‫كۆالیەتی كردن بۆ پارە و سەروەت و سامان و‬ ‫لەبەرامبەر ئەوە ژیانێكی شەرەفمەندانە و بەدەل‬ ‫چ بێت باببێت‪ .‬بەڵی بۆ ئەو هەموو تایبەتمەندیە‬ ‫جوانانەت بێ ئەوەی كە بەقسە دەریببڕی‪ ،‬دەزانی‬ ‫هەڤاڵ گیان چەندە بیری پێكەنینی پ��اك و‬ ‫بێگەردت دەكەین‪ .‬چەندە بیری دیدارە گەرم و پر‬ ‫معناكانت دەكەین‪ .‬بەسەیركردنەكانت رۆحی‬ ‫سەركەوتنت دەبەخشی‪ .‬ئەرێ هەڤاڵ ناخۆشترین‬ ‫شت لەهەڤاڵتیدا دابڕانی هەڤاڵتیە‪ .‬جارێكی تر‬ ‫دەڵێمەوە رۆحت لەگەڵ رۆحمانە و هەست و‬ ‫نەستت ئاوێتە وجودمانە‪ ،‬ژیانمانە‪ .‬ئێمە هەموو‬ ‫ڕێ هەڤاڵی هەڤاڵ گەنجۆیینە‪ .‬هەزار ساڵو لەگیانی‬ ‫پاكی هەڤاڵ گەنجۆ و هەموو شەهیدانی رێگای‬ ‫ئازادی كورد و كوردستان‪ .‬مردن و سەرشۆڕی بۆ‬ ‫دوژمنانی مرۆڤایەتی داعش و هاوپەیمانەكانی‬ ‫داعش‪ ،‬سەربڵندی بۆ گەلی بە شەرەفی كورد و‬ ‫شە هیدە سەربەرزەكانمان‪.‬‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪25‬‬

‫وتار‬

‫هێزی پاراستنی گەل وەك هێزی نەتەوەی كوردستان‬ ‫ن‪ :‬سەردار ستار‬ ‫گەلی كورد لەمێژوودا بەسوارچاكی و شەرڤانیەتی‬ ‫خۆی بەناوبانگ بووە‪ ،‬سوارچاكی الوانی میدیاكان‬ ‫لەگەڵ بەرخودانی كوردانی زاگرۆس لەبەرامبەر‬ ‫ئەسكەندەری مەكەدۆنی و الوانی كەرماشان و‬ ‫بێستون لەبەرامبەر تەیموری لەنگ‪ .‬لەتەمەنی‬ ‫هەبوونی ئمپراتۆر و داگیركەریش لەسەر خاكی‬ ‫پیرۆزی میزۆپۆتامیا و كوردستان‪ ،‬گەلی كورد‬ ‫لەگەڵ گەلە ستەمدیدەكانی تری ناوچەكە پێكەوە‬ ‫لەبەرامبەر زوڵم و زۆرداری بەرخودانیان كردوە‪،‬‬ ‫رێكەوتنی میدیا و پارسەكان لەگەڵ خێڵ و‬ ‫قەبیلە و گرووپەكانی تری ناوچەكە لەدژی زوڵم و‬ ‫زۆرداری ئیمپراتۆریەتی ئاشور‪.‬‬ ‫ئەو كورتە پێشەكیە بۆ ئەوە بوو تاكو ئیرادەی گەلی‬ ‫كورد لەرووبەڕووبوونەوەی لەبەرامبەر داگیركەرانی‬ ‫بناسرێت؛ چونكە هەموو كات داگیركەران كە‬ ‫هاتون بۆ داگیركردنی كوردستان‪ ،‬هەمانكات‬ ‫بۆ سڕینەوەی نەتەوەی كورد هاتوون‪ .‬ئەمەش‬ ‫وایكردوە گەلی كورد بەهەموو شێوەیەك خۆی‬ ‫بپارێزێ و پشت بەكەس نەبەستێ بێجگە لەخۆی‪،‬‬ ‫ئەوەش بۆتە هۆكار چیا بەرز و سەختەكان بكاتە‬ ‫شوێنی مانەوەی خۆی‪ ،‬بۆ ئەمەشە ئێستاش بە‬ ‫كوردانی ناوچە چیایەكان ئەگوترێ سەر رەق‪ ،‬واتا‬ ‫ئەوەی لەبەرامبەر دوژمن بەرخۆدەدا‪.‬‬ ‫لەماوەی سەدەی رابردوو گەلی كورد بەشێوەیەكی‬ ‫هەمەالیەنە ب��ەرخ��ودان��ی ك��رد تاكو لەالیەن‬ ‫شۆڤینزمی توركی و عەرەبی و فارسی لەسەر‬ ‫خاكەكەی نەسڕێتەوە‪ .‬هەرچەند رووب��ەڕووی‬ ‫زۆرترین كۆمەڵكوژی و ئەنفال و كیمیاباران‬ ‫بۆتەوە لەهەرچوارپارچەی كوردستان‪ .‬بێگومان‬ ‫لەسەرەتاوە داگیركەری لەالیەن كوردانەوە پەسەند‬ ‫نەكراوە‪ ،‬بەاڵم ل��ەدوای شەڕی جیهانی دووەم‬ ‫كوردیش بەهێزتر دەركەوتن بەتایبەت لەرۆژهەاڵت‬ ‫و باشوری كوردستان هێزی چەكدار خۆی لەژێر‬ ‫ناوی پێشمەرگە فۆرمیلە كرد و رێكخستنی خۆشی‬ ‫لەسەر هەمان بنەما بەڕێوە برد‪.‬‬ ‫ل���ەدوای س���اڵ���ی"‪ "١٩٧٥‬هێزی پێشمەرگە و‬ ‫سیاسەتی كورد پێكەوە لەباشور تەواو بوو و‬ ‫تووشی نوشست هات‪ .‬دوای خۆكۆكردنەوە و‬ ‫گۆڕانكاریەكان بۆیە سەرەتا لەباشور و رۆژهەاڵت‬ ‫پاشان لەناوەڕاستی س��اڵ��ی"‪ "١٩٨٤‬لەباكوری‬ ‫كوردستانیش دوای ماوەیەكی زۆر لەبێدەنگی‬ ‫ش��ەڕی چەكداری دەستی پێكرد‪ ،‬ب��ەاڵم بەناو‬ ‫و فۆرمێكی جیاوازتر‪ ،‬ناو گەریال و شێوازیش‬ ‫گەریالیی‪.‬‬ ‫هەرچەندە سااڵنی"‪ "١٩٩٠‬س��ەرەڕای هەبوون و‬ ‫دەرفەتی زیاتر‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە هێزی كوردستانی‬ ‫هاتنە رووب����ەڕوی یەكتر و ش��ەڕی ناوخۆی‬ ‫دروستبوو‪ ،‬بێگومان هەرچەندە بەتوندی شەڕی‬ ‫یەكتریان ك��رد‪ ،‬ب��ەاڵم ئ��ەوە م���اوەی"‪ "١٣‬ساڵە‬ ‫هەموو الیەك پەشیمانی و بەهەڵەی تێدەگەن و‬

‫بەڵێن دەدەن كە جارێكیتر شەڕێكی بەوشێوەیە‬ ‫دووبارە نەبێتەوە‪.‬‬ ‫لەسااڵنی"‪ "٢٠٠٠‬بەدواوە تەنها شەڕی گەریال و‬ ‫دەوڵەتی تورك و دوو خولی شەڕی رووبەڕووی‬ ‫سوپای ئێران دروستبووە‪ .‬لەدوای دەستپێبوونی‬ ‫شۆڕشی رۆژئ��اوای كوردستان لەساڵی"‪"٢٠١١‬‬ ‫ل��ەس��اڵ��ی"‪ "٢٠١٢‬هێزی پاراستنی رۆژئ���اوای‬ ‫كوردستان ئاواكرا بەناوی یەكینەیەن پاراستنێ‬ ‫گەل‪ ،‬بەرەیەكی نوێ بۆ شەڕی چەكداری كرایەوە‪،‬‬ ‫هەرچەندە كورد لەپاراستن دایە‪ ،‬بەاڵم شۆڤینزمی‬ ‫عەرەبی سەردەمێك بەناوی ب��ەرەی نەسرە و‬ ‫ئێستاش بەناوی دەوڵەتی ئیسالمی لەئێراق و‬ ‫شام‪ ،‬داعش‪ ،‬بەرۆكی كوردیان گرتووە و هەموو‬ ‫جیهانی سونی و هێزە نێودەوڵەتیەكانیش‬ ‫پشتیوانیان دەكەن‪ ،‬بەناو لەدژی رژێمی ئەسەدن‪،‬‬ ‫بەاڵم لەراستیدا ل��ەدژی دەسكەوتەكانی گەلی‬ ‫كوردن‪.‬‬ ‫ماوەی سێ مانگە داعش لەهێرشێكی چاوەڕوان‬ ‫نەكراودا موسڵ و هەرێمی سونەی داگیركرد‪،‬‬ ‫دەسەاڵتداریەتی باشور كەوتە غەفلەت لەبەر‬ ‫ئەوەی شەڕی رۆژئاوای بەشەڕی خۆی نەزانی‪،‬‬ ‫هەمانكات هاتنی داعشیش بۆ موسڵ بە شەڕی‬ ‫سونە و شیعەی دیت‪ ،‬ئەمەش وایكرد كاتێك‬ ‫تەدبیری پێویست وەرنگیران و هێزی پێشمەرگە‬ ‫بەگوێرەی رووبەڕووبوونەوەی شەڕی دوژمن و‬ ‫داگیركەر ئامادە نەكرا؛ چونكە دەسەاڵتداران‬ ‫كەوتبوونە هزری چنینەوەی بەرهەمی راكردن و‬ ‫چۆڵكردنی سوپای مالكی‪ ،‬بەاڵم دۆخەكە لەناكاو‬ ‫گۆڕا‪ ،‬هێزی پێشمەرگە نەیتوانی شەنگال بپارێزێ‬ ‫و بەرگری لەو دەڤەرە بكات‪ ،‬جڤاكی كورد لەناو‬ ‫دەستی دوژمنداما‪ ،‬بەتایبەت جڤاكی ئێزدی‬ ‫رووبەڕووی كۆمەڵكوژی و دەستدرێژی ناموس و‬ ‫ئەخالق بوویەوە كە هیچ كەسێك چاوەڕێ نەبوو‪.‬‬ ‫هێزەكانی پاراستنی گەل"یەپەگە" و هێزەكانی‬ ‫پاراستنی گەل"هەپەگە"ش بە شێوەیەكی بەپەلە‬ ‫خۆیان گەیاندە هاواری خەڵكی شەنگال و توانیان‬ ‫گەلی ئێزدی لەكۆمەڵكوژی رزگار بكەن‪ .‬وەك‬ ‫راستیەك پێویستە بگوترێ ماوەی زیاتر لەچەند‬ ‫مانگێك بوو بەرپرسانی یەپەگە و هەپەگە داوایان‬ ‫لەپارتی كردبوو تاكو هێزێكی هاوبەش لەدەڤەری‬ ‫شەنگاڵ دروستبكەن و ئاسایشی كوردانی ئێزدی‬ ‫گەرنتی بكرێت‪ ،‬وەاڵمی پارتی ئەوە بوو كە ئێمە‬ ‫دەیپارێزین و غەمتان نەبێ‪ ،‬ب��ەاڵم لەكۆتایدا‬ ‫دەرك��ەوت كە هێزی پێشمەرگەی پارتی نەك‬ ‫خەڵكی شەنگاڵی پێ نەپارێزرا؛ بەڵكو نەیتوانی‬ ‫خۆشی بپارێزێ‪ ،‬ئەگەر رۆژئاوا و یەپەگە نەبونایە‬ ‫پێشمەرگەش رووبەڕووی كۆمەڵكوژی دەبوونەوە‪.‬‬ ‫خراپترین شكان لەمێژووی خەباتی پێشمەرگەدا‬ ‫شكان و مەیدان جێهێشتنە لەشەنگال‪.‬‬ ‫كاتێك ئەو هەڵسەنگاندنە دەكەین لەبەرامبەر ئەو‬ ‫لێدوان و قسە نابەرپرسانەی وتەبێژی وەزارەتی‬ ‫پێشمەرگە و راگەیاندنە بێ سەروبەرەكانی كە‬

‫نافەرمی نوێنەرایەتی پارتی دەك��ەن‪ ،‬لێدوان‬ ‫و وتار و راپ��ۆرت و هەواڵەكانیان دەبێ دواین‬ ‫الیەن و كەس ئەوان بن قسە لەسەر پێشمەرگە‬ ‫و پاراستنی باشور بكەن؛ چونكە هێزەكانی‬ ‫پارتی نە لەشەنگاڵ و نەلەمخمور نە لەگوێر و‬ ‫نە لەهیچ دەڤەرێك شەڕی دوژمنیان نەكردوە‪،‬‬ ‫لەهەر شوێنێك مەیدانی شەڕیان چۆڵكردوە‬ ‫و دەڵێن‪ ،‬ئینسحاب‪ ،‬ئێستا دەڵێن با یەپەگە‬ ‫و هەپەگە بكشێنەوە‪ ،‬لەبەر ئەوەی ئەمریكا و‬ ‫هێزە جیهانیەكان لەهاوارمان هاتوون‪ ،‬بەڕاستی‬ ‫عەیبێكی مەزنە‪ ،‬كاتێك نەتەوەیەك هێزی خۆی‬ ‫هەبێ‪ ،‬بەاڵم بەهێزی خۆی بڵێ بڕۆ دەرەوە و بەاڵم‬ ‫لەساڵی"‪"١٩٩٥‬ەوە تائێستا هێزەكانی دەوڵەتی‬ ‫توركیا لەدەڤەری بادینان ماونەتەوە‪ ،‬بەاڵم تا‬ ‫ئێستا پارتی و راگەیاندنەكانی نەیانتوانیوە‬ ‫قسەیەكی لەسەر بكەن‪.‬‬ ‫هەموو الیەك ئەوە دەزانن كە هەپەگە و یەپەگە‬ ‫دوو هێزی پاراستنی كوردستانین و بۆ پاراستنی‬ ‫گەلی كوردستان ئامادەن‪ ،‬ئەوان هێزی سیاسی‬ ‫نین و ب��ەش��داری سیاسی ن��اك��ەن؛ بەڵكو بۆ‬ ‫پاراستنی گەلەكەیان ئامادەن‪ ،‬ئەگەر بەیانی‬ ‫ئارامی لەباشور دروستبێ و مەترسی لەسەر گەلی‬ ‫كورد نەبێ؛ بێگومان ئەوكات ئەتوانرێ قسەی‬ ‫ل��ەس��ەر ب��ك��رێ‪ .‬ئێمە وەك خەڵكی باشور‬ ‫پێویستیمان بەهێزی پاراستنی رەوا هەیە‪ ،‬واتا‬ ‫لەئێستادا پێشمەرگەی پارتی ناتوانێ ئێمە‬ ‫بپارێزێ‪ ،‬ئەمریكا و ئەوانی تریش هاتنیان بۆ ئێرە‬ ‫بۆ بەرژەوەندی خۆیانە بەشێوەیەكی كاتی‪ ،‬لەبەر‬ ‫ئەوە هیوادارەم بەرپرسانی پارتی وەك راگەیاندن‬ ‫و وتەبێژەكەیان بیرنەكەنەوە و خەڵك جارێكیتر‬ ‫ن��ەخ��ەن��ەوە دەس��ت��ی دوژم���ن و وەك خەڵكی‬ ‫شەنگاڵمان بەسەر نەی‪ ،‬بۆیە لەجیاتی ئەو باسە‬ ‫دروستكردن با وتەبێژ و ئەو راگەیاندنانەی پارتی‬ ‫خەمی هێزەكانیان بخۆن و منداڵی خەڵكی‬ ‫لەبەردەستی دوژمن بەجێنەهێڵن یان لەسەرناوی‬ ‫پێشمەرگە"‪"١٠٠‬هەزار كەس خانەنشین نەكەن كە‬ ‫ب��ەدرێ��ژای تەمەنیان ب��ۆ جارێكیش شەڕیان‬ ‫نەبینیوە‪ ،‬بۆیە دەبێ لەرەخنەكان تێبگەن و‬ ‫هەبوون و هاتنی گەریالش بۆ باشور بەشێوەیەكی‬ ‫باش سوودی لێ وەربگیردرێ؛ چونكە دیار نییە‬ ‫داع��ش ئەنجامەكەی چۆن ئەبێ‪ ،‬ئەگەر بێتو‬ ‫جارێكیتر دوژمن هێرشبكاتەوە سەر باشور‪ ،‬ئایا‬ ‫ئەو بەڕێزانە بەچ چاو و رووێكەوە داوای هاوكاری‬ ‫لەگەریال دەكەن‪ .‬گەریال هێزێكی بەئەزموون و‬ ‫سەركەوتووە و هەبوونی دەبێتە گەرەنتی بۆ‬ ‫پاراستنی ئێمە لەباشور وەك چۆن توانی ئەزمونی‬ ‫خۆی دایە رۆژئاوا و رۆژئاوای كوردستان گەرنتی‬ ‫پاراستنی دروستبوو‪ .‬بۆیە ئەڵێم هێزی پاراستنی‬ ‫گەل "گەریال"وەك هێزی نەتەوەیی كوردستانە‪،‬‬ ‫هەبوون و مانەوەی گەرەنتی پاراستنمانە لەدەستی‬ ‫دوژمن‪.‬‬


‫وتار‬

‫‪26‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ناردنی داعش و چەك بۆ پێشمەرگە ‪ ......‬ئەمریكا و ئەوروپا بەرپرسن لەدروستبوونی داعش‬ ‫ن‪ :‬سۆران مێوژەیی‬ ‫ئەمریكا و ئەوروپا‪ ،‬بەرپرسن لەدروستكردنی چەندین گروپی ئیسالمی ڕادیكاڵ‪،‬‬ ‫بەمەبەستی بەگژەوەنانی تەوژمەكانی كۆمۆنیزم‪ ،‬نەتەوەیی‪ ،‬ئازادیخوازان كە دەیانویست‬ ‫لەدەرەوەی دەسەاڵتی داگیركەراندا بژین‪ ،‬بەاڵم ئەو زاڵخواز و كوێخاویستانە‪ ،‬لەدوو‬ ‫دەیەی سەدەی بیستدا‪ ،‬ئیخوان الموسلیمنیان دروستكرد‪ ،‬پاشان بزوتنەوەی تاڵیبان‬ ‫لەئەڤغانستان و دواتر كردنیان بەمۆڵگەی دەیان گروپی ئیسالمی توندڕەوی وەك‬ ‫قاعیدە و كردنی بەشوێنێكی ئارام و هەزاران موجاهیدیان لەسەرخاكی ئەڤغانستان‬ ‫پەروەردە كرد‪ .‬گەلی ئەڤغانستان بوو بەكێڵگەیەك بۆ بەرهەمهێنانی توندڕەوی و‬ ‫بووە قوربانی وەك سەربازگەیەك و لەهەموو الوە خەڵكی بۆ دەچوو و لەو ‌ێ دەكرانە‬ ‫موجاهید و پاشان بەدنیادا باڵودەبوونەوە‪ .‬بەمەش ڕەوتی ئازادیخوازی و كۆمۆنیزم‬ ‫و نەتوەیی‪ ،‬لەالیەن ئەو توندڕەوانە پاكتاوكران و بەپشتیوانی ئەمریكا و ئەوروپا‪،‬‬ ‫ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستیان وەرچەرخاند بۆ ناوەندێكی شەڕ و ناتەبایی و داگیركاری و‬ ‫كوشتار و هەژاری و دواكەوتوویی‪ .‬ئەمریكا و ئەوروپا‪ ،‬بەزاڵكردنی كۆنەپەرستان‪،‬‬ ‫توانیان بەرژەوندی خۆیان لەڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست بپارێزن و لەوشكبوون بەدوور‬ ‫بێت‪ .‬ئەوگروپە تیرۆریستانە‪ ،‬لەهەر كوێیەك بن‪ ،‬تیرۆر و تۆقاندن و ڕەشەكوژی‬ ‫و ڕفاندندن و دەستدرێژی و تەقاندنەوە و سەربڕین بەڕێوە دەب��ەن‪ .‬هەمیشە‬ ‫گەالن و ئازادیخوازانیان‪ ،‬ڕازی نەبوونە كە ئەمریكا و ئەوروپا هەژموونی سیاسی‬ ‫و سەربازیان بەسەردا بسەپێنن‪ ،‬ئابووری واڵتیان بەرن‪ ،‬بنكەی سەربازی هەمیشەی‬ ‫لەسەر واڵتەكانیان بێت؛ بەڵكو ڕاونراون؛ چونكە لەالیەن دەركەوتووە كە داگیركەرن‪،‬‬ ‫بەاڵم لەبەرامبەردا‪ ،‬ئەمریكا و ئەوروپا هەمیشە گەڕاونەتەوە بۆ ئەوجێگایانەی كە‬ ‫مەبەستیان بووە‪ ،‬بەدروستكردنی دەیان گروپی ئیسالمی ڕەشەكوژ و تێبەردانیان‬ ‫لەگیانی گەالنیان‪ ،‬دنەدانی ئەمریكا و ئەوروپا بۆ ئەوگروپانە هۆكارێك بوو بۆ‬ ‫سەركەوتنیان بەسەر ئازادیخوازان‪ .‬ئەو گروپە تیرۆرستانە تاچەند وێرانكار و تۆقێنەر‬ ‫بن و بەرببنە گیانی ئەوخەڵكە‪ ،‬ئەوە ئەو گەالنە لەتاو خۆیان و بەمەبەستی نەجات‬ ‫بوونیان لەدەستی تیرۆرستان‪ ،‬هانایان بۆ ئەمریكا و ئەوروپا دەبرد‪ ،‬واتا ئەگەر جاران‬ ‫ئەو گەالنە ئەمریكا و ئەوروپایان وەك داگیركەر دەبینی‪ ،‬ئێستا وەك ڕزگاركەر‪،‬‬ ‫ئەگەرجاران وەك زەوتكەری ژیان ئێستا وەك ئازادكەری ژیان دەبینرێت‪ .‬ئەمریكا‬ ‫و ئەوروپا‪ ،‬ئەوە پەیامیانە بۆ گەالن‪":‬ئەگەر شەریك نەبم لەخێروبێری واڵتەكەت و‬ ‫بنكەی سەربازیم نەب ‌ێ لەسەرخاكی واڵتەكەت و بەویستی من ژیان نەكەی‪ ،‬ئەوە‬ ‫تیرۆریستان بەردەدەمە گیانت"‪.‬‬ ‫ئەمریكا و ئەوروپا وەك ڕزگاركەری گەالنی بندەست و مەزڵوم خۆیان ناساندووە و‬ ‫گوایە دژ بەو ڕژێمانەن كە گەلەكانیان دەكوژن‪ ،‬بەاڵم لەواقعدا وانیە؛ چونكە ئەمریكا‬ ‫و ئەوروپا ئەوڕژێمە سەركوتكەرانە پێدەگەیەنن و دروستیان دەكەن‪ ،‬تاوەكو بەرببنە‬ ‫گیانی گەالنیان‪ ،‬پاشان خۆیان بەناوی بەرگرتن بەوكوشتارانە‪ ،‬دەستوەردەدەنە ئەو‬ ‫واڵتانە و داگیری دەكەن‪ .‬واتا ئەوتاقمە تیرۆریست و ڕژێمە دڕندانە‪ ،‬پردێكن بۆ‬ ‫هاتنی ئەمریكا و ئەوروپا‪ ،‬بۆیە ئەمریكا و ئەوروپا نەڕزگاركەرن و نەفریاد ڕەس؛‬ ‫چونكە هەرخۆیان تیرۆریست و ڕژێمی دڕندە دروست دەكەن بۆ ئەوەی ئەو گەالنە‬ ‫تااڵن و بڕۆ بكەن‪ .‬ئەوەی شوێنی پرسیارە ئەوەیە بۆچی ئەمریكا و ئەوروپا دوای‬ ‫كوشتار و قەسابخانەكان دێنە سەرخەت‪ ،‬وەك بەرگرتن بەوكارەساتە و پاراستنی‬ ‫ئەوخەڵكانەشی كە ماون و لەناوبردنی بگوژان دەگرێتە ئەستۆی خۆی ؟!وەاڵمەكەی‬ ‫ئەوەیە ئەگەر ئەو گەالنە لەناوخوێندا نەگەوزن و دووچاری كۆمەڵكوژی نەبن‪ ،‬ئەوە‬ ‫ئەمریكا و ئەوروپا یان قەبوڵ نیە بێن و داگیریان بكەن‪ ،‬بەاڵم دوای ئەو كوشتارە‪،‬‬ ‫ڕێگایان بۆ دەكرێتەوە و تەنانەت ئەوگەالنە لەتاو گیانی خۆشیان هانا بۆ ئەمریكا‬ ‫و ئەوروپا دەبەن‪ .‬ئەمریكا و ئەوروپا‪ ،‬دەیانتوانی پێش بەڕووداوەكانی"ئەنفال و‬ ‫كیمیابارانكردنی هەڵەبچە"بگرن‪ ،‬دەیانتوانی پیش بەكوشتاری خەڵكی"دارفۆر" و‬ ‫‪ ...‬هتد بگرن‪ ،‬بەاڵم ئەگەر پێشیان بەهەریەك لەوتاوانانە بگرتایە ئەوە هەلی‬ ‫دەستڕاگەیشتنیان نەدەبوو بەو واڵتانە‪ ،‬بۆیە فریادڕەس دوای كوژرانی هەزاران كەس‬ ‫دەكەوێتە خۆی و فرمێسكی تیمساحی دەڕێژێ‌‪ .‬لەئێستاشدا‪ ،‬بەو ئاژاوەیەی ئەمریكا‬ ‫و ئەوروپا لەسوریادا ناویانەتەوە‪ ،‬ژمارەی قوربانیان"‪"190‬هەزار گەیشتووە‪ ،‬بەهۆی‬ ‫یارمەتیە سەربازی و دارایەكانی ئەمریكا و ئەوروپاوە بۆ چەكدارە تیرۆریستەكانی‬ ‫سوریا‪ .‬دیارترین ئەو گروپانەش‪ ،‬گروپی "داعش"ە كە لەئێستادا گەورەترین ڕێكخراوی‬ ‫تیرۆریستیە و بەپشتیوانی ئەمریكا و ئەوروپا ئیسڕائیل و قەتەڕ و سعودیە‪ ،‬فودراوە و‬ ‫زەبەالح كرا‪" .‬ئەبوبەكر بەغدادی"لەساڵی"‪"2004‬لەبەندیخانەكانی ئەمریكا بوو لەئێراق‪،‬‬ ‫ڕاستی ئەوەیە ئەو پیاوە ئەمریكا پەروەردەی كرد و پێگەیاند و پڕۆژەی خیالفەت و‬ ‫ڕێبەری داعشی دایەدەست و ئازادی كرد‪ .‬تیرۆرستان و داعش دووسال لەخۆرئاوای‬ ‫كوردستان ڕەشەكوژی دەكەن‪ ،‬ئەمریكا و ئەوروپا نەك لەدژی نەوەستانەوە؛ بەڵكو‬ ‫لێیبێدەنگ بوون‪ .‬ئەمریكا داعشی ناردە ئێراق و ڕووبەرێكی بەرفراوانی لەخاكی‬ ‫كوردستان و ئێراقی خستە ژێردەست؛ چونكە ئەمریكا لەئێراق دەركرا بەزیانی‬

‫گیانی و ماددی و هەروەها الوازبوونی دەسەاڵتی لەناوچەكەدا كە ئەمەش جێگای‬ ‫قەبوڵنەكراوە لەم هەموو خێرەوبێرەی ئێراق بێبەشبن‪ .‬بۆیە جڵەوی داعشی‬ ‫شلكرد و كوشتاری خەڵكی "شەنگال"ی كرد‪ ،‬بەمەش هەلی گەڕانەوەی ئەمریكا‬ ‫و ئەوروپای مەیسەر كرد‪ .‬ئەمریكا و ئەوروپا‪ ،‬دەیانتوانی بەربەكوشتاری خەڵكی‬ ‫شەنگاڵ بگرن‪ ،‬بەاڵم نەدەبوونە فریادڕەس و داوایان لێنەدەكران كە بگەڕێنەوە‪.‬‬ ‫پێشمەرگەیان توشی شەڕی داعش كرد‪ ،‬لەدوای ئەوەشەوە‪ ،‬وەزیرانی دەرەوەی‬ ‫ئەمریكا و ئەوروپا هاتنە هەولێر و پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێم ڕاگەیاند و بەڵێنی‬ ‫پێدانی چەكیان دا بەهەرێم‪ .‬ئەوان بەرەیەكی شەڕی جیهانی تیرۆریان بۆ پێشمەرگە‬ ‫كردۆتەوە‪ ،‬لەالیەكی تریشەوە چەك دەدەن بەپێشمەرگە‪ .‬هاوكاری ئەوان زۆر بەرلە‬ ‫پێشمەرگە‪ ،‬پێشكەشی داعشیان كرد و ئێستاش دەیكەن‪ .‬لەبەر ئەوە پڕچەككردنی‬ ‫پێشمەرگە لەمرۆڤدۆستی ئەمریكا و ئەوروپاوە نەهاتووە بۆ شەڕی دژە تیرۆر؛ بەڵكو‬ ‫نمایشكردنێكی هاوكاری درۆزنانەیە بەگەلی كورد‪ .‬بۆچی ڕاوێژكارە سەربازیەكانی‬ ‫ئەمریكا و بۆردومانی فڕۆكەكانی لەدژی داعش‪ ،‬بەرلەڕوودانی كۆمەڵكوژی شەنگاڵ‬ ‫نەهاتنە سەرخەت؟‪ ،‬بەاڵم چونكە نەخشە و بەرنامەی خۆیان بوو‪ ،‬دەنگیان نەكرد‬ ‫تا پاش قەسابخانەكە‪ .‬ئەوكاتەی هەلیكۆپتەرەكانی ئەمریكا‪ ،‬ئاو و خۆراكیان دەبردە‬ ‫سەرچیای شەنگال بۆ ئاوەرەكان‪ ،‬كەچی بەرلەوە داعشیان بۆ ناردبوون‪ .‬خاڵێكی تر‬ ‫كە دەیسەلمێن ‌ێ كە ئەمریكا و ئەوروپا لەپشت داعشەوەن‪ ،‬لەبەرواری" ‪"6/9‬موسڵ‬ ‫دەكەوێتە دەست داعشەوە‪ ،‬بەاڵم شەنگاڵ لەسەرەتای مانگی هەشت دەكەوێتە‬ ‫دەست داعش‪ ،‬ئەگەرداعش بەبیانوی ئەوەی "ئێزدیەكان"موسڵمان نین بۆیە ماڵ و‬ ‫خوێن و ژنانیان حەاڵڵە‪ ،‬ئەوە لەموسڵیشدا‪ ،‬هەزاران "كریستیان"دەژیان كە موسڵمان‬ ‫نەبوون‪ ،‬بەاڵم نەكەوتنە بەرپەالماری داعش و پیاوەكانیان سەرنەبڕان و ژنەكانیان‬ ‫بڕفێنن و بیانفرۆشن؛ بەڵكو پەنچەیەكی كریستیانەكان بەخوێندانەهات و كچێكیان‬ ‫نەڕفێندراو نەكرایە كەنیزەك؛ بەڵكو داوایان لەكریستیانەكان كرد كە یان ببنە‬ ‫موسڵمان یان باج بدەن یان بڕۆن‪ ،‬واتا ئەم س ‌ێ مەرجەی بەهیچ شێوەیەك مەترسی‬ ‫لەسەر ژیانی كریستیانەكانی دروست نەكرد؛ بەڵكو سەرپشك كران بەئازادی بڕیار‬ ‫بدەن!‪ ،‬بەاڵم هیچ یەك لەو ئیختیارانە پێشنیار نەكران بۆ ئێزدیەكان؛ بەڵكو خوێن‬ ‫و سێكس لەسەریان پەیڕەو كرا‪ .‬ئەمە بۆچی؟؛ چونكە جڵەوی داعش لەدەستی‬ ‫ئەمریكا و ئەوروپا دابوو‪ ،‬ئەوانیش ئایینیان"مەسیحییە‪ ،‬بۆیە كریستیانەكانیش كە‬ ‫مەیسحین‪ ،‬لەالیەن ڕۆژئاواوە پارێزراون‪ ،‬بەاڵم ئێزدیەكان هاوئایینیان نەبوون‪ ،‬بۆیە‬ ‫بەكوشتدران‪ ،‬لەئێستادا چی تیرۆرستی دنیا هەیە هێنراونەتە ڕۆژئاوای كوردستان‬ ‫و باشوری كوردستان‪ ،‬بەریان داونەتە مەزڵومترین گەلی سەرئەم ئەستێرەیە‪.‬‬ ‫لەوالشەوە چەك و تەقەمەنی و فڕۆكە و ڕاوێژكاری سەربازی دەنێرن!‪ .‬بۆیە دەبێت‬ ‫لەوە تێبگەین كە ئەمریكا و ئەوروپان داعشیان لەئێمە بەرداوە‪ ،‬بۆ ئەوەی دەستیان‬ ‫بگاتەوە بەو نەوتە زەبەالحەی ئێراق و هەرێم‪ .‬لەبەرئەوە یارمەتی سەربازی ئەمریكا‬ ‫و ئەوروپا‪ ،‬جگە لەیارمەتی درۆزنانە و وەهمی و تەفرەدان‪ ،‬هیچیتر نین‪ .‬ئەگەر‬ ‫ئەمریكا و ئەوروپا‪ ،‬ڕاست دەكەن لەدژی داعشن باسەرچاوەكانی دارایی و چەكی و‬ ‫مرۆیی وشك بكەن‪ ،‬كە سەدان گەنج لە"فەڕەنسا و بڕیتانیا و ئەمریكا و ئوستڕاڵیا‬ ‫و واڵتە عەرەبیەكان"وەك موجاهید بەشدار دەبن‪ .‬توركیا گەورەترین پاڵپشتیكەری‬ ‫داعشە‪ ،‬بەوەی ئەو موجاهیدانە لەڕێگای توركیاوە دەگەنە ڕیزەكانی داعش و چەكی‬ ‫خۆرئاواش هەرلەو ‌ێ و پارەی قەتەر و سعودیە هەربەوێدا دەگاتە دەستیان‪ .‬ئەوان‬ ‫داعش لەناو نابەن؛ بەڵكو بەخێوی دەكەن‪ .‬هەرئەمریكا و ئەوروپا بوون كوردستانیان‬ ‫دابەشكرد بەسەر چوار دەوڵەتی فاشیستی دڵڕەقدا‪ ،‬ئەو دەوڵەتانەی بەچەكی ئەمریكا‬ ‫و ئەوروپا پڕچەك بوون و لەدژی گەلی كورد شەڕیان دەكرد‪ .‬شۆڕشەكانی كوردیش‬ ‫چاویان لەئەمریكا و ئەوروپا بوو هەتا وەكو ئاوڕێكیان لێبداتەوە و پشتیوانیان بكات‬ ‫و هاوكاریان بێت لەڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕژێمە داگیركەرانە‪ .‬خۆرئاوا؛ چونكە خۆی‬ ‫دروستكەری كێشەكان بوو‪ ،‬بۆیە گڕی ئاگرەكەی بۆسوتانی كورد خۆشتر دەكرد و‬ ‫ئایندەیەكی لەخۆڵەمێش نەخشاند‪ .‬بۆیە گەلی كورد بۆ ئەوەی لەوگەمە ترسناكە و‬ ‫لەدەستی تیرۆری داگیركەران و هانابردنی بۆ ئەمریكا و ئەوروپای بەرپرسی یەكەم‬ ‫لەكوشتارگای كوردان دەربچێ‌‪.‬‬ ‫پێویستە ئەومۆدیلەی خۆرئاوای كوردستان بەبنەما بگردرێت؛ چونكە لەو ‌ێ دوو ساڵە‬ ‫تیرۆریستان بەپاڵپشتی نێودەوڵەتی دەشكێن و كەس هاوار و هانا بۆ سەری مارەكە‬ ‫نابات‪ ،‬بەاڵم لەباشور هەمیشە چاویان لەسەری مارەكەیە‪ .‬بۆیە هەمیشە ژەهرخوارد‬ ‫كراون‪ .‬بەهانابردن بۆ داگیركەران كێشەكان چارەسەر نابن؛ بەڵكو قوڵتر و خوێناویتر‬ ‫دەبێت‪ .‬وادەی ڕزگاربوونی گەلی كورد بەرەودواوە دەگەڕێتەوە‪ .‬بۆیە گەلی كورد‬ ‫ئەوەندە هێزی هەیە كە بتوان ‌ێ خۆی‪ ،‬خۆی بپارێزێت و دوژمنەكانی لەسەر خاكی‬ ‫كوردستان دەرپەڕێنێت‪ .‬ئەگەر گەلی كورد لەیەك بەرەدا جێبگرێ‌‪ ،‬ئەوە هێزە‬ ‫داگیركەرە هەرێمی و جیهانیەكان‪ ،‬ناتوانن داگیری بكەن و یاری پێبكەن و ناوەناوە‬ ‫توشی كۆمەڵكوژی بكەن‪ .‬باشترین نمونەشمان لەئێستادا‪ ،‬خۆرئاوای كوردستانە كە‬ ‫چۆن دەستی ئەوانەی بڕی كە داگیركەری دوور و نزیكن‪.‬‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪27‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫كەمال میراودەلی؛‬

‫حكومەتی هەرێمی كوردستان كەس نازانێت بەڕاستی كێ بەرێوەی دەبات‬

‫وەك دەستوور بەشێكە لەئێراق و لەپۆست و پارە و مووچەو بودجە بەوالوە خۆی بە ئێراقی نازانێت‬ ‫نوسەر و سیاسەتمەدار و كەسایەتی ناسراو"كەمال میراودەلی"‪،‬‬ ‫لەم چاوپێكەوتنەی"رۆژی واڵت"دا دەڵ��ێ‪":‬ئ��ەوەی پێی دەوت��رێ‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك سیستەم‪ ،‬وەك دەزگ��ا‪،‬‬ ‫وەك دەس��ت��وور‪ ،‬وەك یاسا‪ ،‬وەك میكانیزمەكانی چاودێریی‬ ‫و لێپرسینەوە‪ ،‬وەك بەرنامەو بووجە‪ ،‬لەهەمووی گرنگتر وەك‬ ‫سیاسەتی دەرەوەی��ی هەرێم و هاوپەیمانی لەگەڵ دەوڵەتاندا‪،‬‬ ‫حكومەت نییە و كەس نازانێت بەڕاستی كێ بەرێوەی دەبات"‪،‬‬ ‫میراودەلی دەڵێتیش‪":‬گەر كوردی هەموو كوردستان وەك ستراتیچ‬ ‫و سەركرادیەتییەكی یەكگرتوو سەیر كەین‪ ،‬زۆر شتی گەورە هەیە‬ ‫بیكات‪ ،‬گەر پارتی و بارزانی بۆ خاتری توركیا رێگایان لەكۆنگرەی‬ ‫نەتەوەیی و یەكخستنی ستراتیجی نەتەوەیی كورد نەگرتبا‪ ،‬ئێستا‬ ‫كورد لەلوتكەی هێز و دەسەالتدا دەبوو و دەبووە كاریگەرترین‬ ‫هێزی سەربازیی و سیاسی رۆژهەاڵتی ناوین"‪.‬‬

‫ئا‪ /‬بەهرۆز حسین‬ ‫* بەگۆڕینی ماسكەكانی بەغدا چ خزمەتێك بەگەالنی ئێراق و‬ ‫بەتایبەت بەكورد دەكرێت؟‬ ‫ـ هی بەغدا گۆڕینی ماسك نییە‪ ،‬پرۆسەیەكی دەستوورییە و لەئەنجامی‬ ‫هەڵبژاردنە دەستوورییەكان دروست دەبێ‪ ،‬بۆیە لەئێراق تا ئێستا چوار‬ ‫سەرۆك كۆمار و چوار سەرۆكوەزیران گۆڕاون لەكاتێكدا لەهەرێمی بێ دەستوور‬ ‫و شەڕعییەتدا هەمان دەموچاوە سی ـ چل ساڵییە ژەنگاوییەكانی شاخن‬ ‫لەمەیدانەكانی خیانەت و گەندەڵی و بەرەاڵییدا تەڕاتێن دەكەن‪ .‬مالكی راستە‬ ‫كەسێتییەكی بەهێز و راستگۆ و ئازا و عەنید بوو‪ ،‬مەیلی دیكتاتۆریەتی‬ ‫مەركەزیی هەبوو‪ ،‬بەاڵم مالكی شەخس نەبوو‪ ،‬حیزبی دەعوە بوو كە خاوەنی‬ ‫ئایدیۆلۆجی و ستراتیجییەت و سیاسەتی خۆیەتی‪ .‬بۆیە بەگۆڕینی مالكی نە‬ ‫مالكی بێ‌هێز دەبێت نە حیزبەكەی‪ .‬میدیای حیزبی داوەشاوی كوردیش تەنیا‬ ‫لەڕوانگەی شەخساندنێكی بەتاڵ و منااڵنەوە مالكی كردبووە كاریكاتیر‪ .‬ئەو‬ ‫ئامادە بوو دوو جار یان دەیان جار لەگەڵ میدیای كوردیی دانیشێ و كێشەكان‬ ‫هەر نەبێ لەڕوانگەی خۆیەوە روون كاتەوە‪ ،‬حەفتانە بیرورای خۆی ئاشكرا‬ ‫بۆ خەڵك دەردەبڕێ ‪ ...‬نەمانبینیوە شەمشەمەكوێرەكانی ژوورە تاریكەكانی‬ ‫دەسەاڵتی كوردی رۆژێك بێنە بەر خۆر‪.‬‬ ‫بەشەكەی تری پرسیارەكەی بەڕیزتان سێ تەوەری گرتۆتە خۆی‪:‬‬ ‫كورد و بەرژەوەندی كورد‪ ،‬گۆڕانەكانی ئێراق و حكومەتی ئێراقی و كورد و‬ ‫میكانیزمی چارەسەری كێشەكان‪.‬‬ ‫تۆ دەڵیی كورد‪ ،‬كام كورد؟ كام داخوازیی كوردیی؟ كێ نوێنەرایەتی دەكا؟‬ ‫كام شەقامی كوردیی؟ كورد كێیە؟ كاتێ دەڵێی كورد دەبێ الت روون بێ‬ ‫كورد كێیە؟‬ ‫بۆ ئەوەی وەاڵمەكان یان پێناسەكان ئاسانتر بكەین با مەودای فراوانی مانای‬ ‫كورد یان پێناسەی كورد لەپرسیارەكەتدا كەموت"كەم و كورت" بكەینەوە‪:‬‬ ‫‪ .١‬دیارە تۆ مەبەستت هەموو كوردی كوردستانی مەزن نییە كە ئەمە مانا و‬ ‫چەمكی راستەقینەی كوردە‪ ،‬مەبەستت كوردی باشوورە‪.‬‬ ‫‪ .٢‬مەبەست هەموو كوردی باشوور نییە "ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمیش"‪،‬‬ ‫مەبەست هەرێمی كوردستانە‪.‬‬ ‫‪ .٣‬لەهەرێمی كوردستانیش مەبەست خەڵك یان دانیشتووانی‪.‬‬

‫ئەوە كورد نییە كە لەبەغدا یا لێرەو‬ ‫لەوێ بڕیار دەدا‪ .‬ئەوە ئەو كۆمەلە حیزبە‬ ‫كالسیكیە شاخییە شلوشۆق و سواوەن‬ ‫كەنەفەلسەفەیانهەیە‪،‬نەستراتیج‪،‬‬ ‫نەستراكتور‪ ،‬نەدەنگ و رەنگ و ئەجندا و‬ ‫بەرنامەییەكگرتوو‪،‬نەهیچپێناسەیەكی‬ ‫زانستی چەمكی حیزب دەیانگرێتەوە‪.‬‬ ‫نە هیچ پرنسیپێكی ئەخالقی رێنماییان‬ ‫دەكات‪ .‬نەبەرامبەر هیچ دەزگا و دادگا و‬ ‫چاودێرییەكبەرپرسن‬


‫چاوپێكەوتن ‪28‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫گەر كوردی هەموو‬ ‫كوردستان وەك ستراتیچ‬ ‫وسەركرادیەتییەكی‬ ‫یەكگرتوو سەیر كەین‪ ،‬زۆر‬ ‫شتی گەورە هەیە بیكات‪،‬‬ ‫گەر پارتی و بارزانی بۆ‬ ‫خاتری توركیا رێگایان‬ ‫لەكۆنگرەی نەتەوەیی و‬ ‫یەكخستنیستراتیجی‬ ‫نەتەوەیی كورد نە گرتبا‪،‬‬ ‫ئێستا كورد لەلوتكەی‬ ‫هێز و دەسەاڵتدا دەبوو‬ ‫و دەبووە كاریگەرترین‬ ‫هێزی سەربازیی و‬ ‫سیاسییرۆژهەاڵتی‬ ‫ناوین‪ ،‬بەاڵم دیسان كورد‪،‬‬ ‫وەك لەعنەت تووشی ئەو‬ ‫سەركرادیەتییەشاخییە‬ ‫دواكەوتووەئاشبەتاڵییانە‬ ‫بووە‬ ‫هەرێمی كوردستان‪ ،‬هاوواڵتیان یان دەنگدەران‬ ‫نییە مەبەست ئ��ەو شتەیە كە پێی دەوت��رێ‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردستان‪.‬‬ ‫‪ .٤‬گەر زیاتر بیربكەیتەوە و بپرسی بەئاسانی‬ ‫دەزان���ی كە ئ��ەوەی پێی دەوت���رێ حكومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستان وەك سیستەم‪ ،‬وەك دەزگا‪،‬‬ ‫وەك دەستوور‪ ،‬وەك یاسا‪ ،‬وەك میكانیزمەكانی‬ ‫چاودێریی و لێپرسینەوە‪ ،‬وەك بەرنامەو بووجە‪،‬‬ ‫لەهەمووی گرنگتر وەك سیاسەتیی دەرەوەیی‬ ‫هەرێم و هاوپەیمانیی لەگەڵ دەوڵەتاندا‪ ،‬حكومەت‬ ‫نییە و كەس نازانێت بەڕاستی كێ بەرێوەی‬ ‫دەب��ات‪ ،‬چۆن بەڕێوە دەچێت‪ ،‬سیاسەتەكانی‬ ‫چین كە هیچی دیار نین‪ ،‬كێ دایان دەرێژێت‪،‬‬ ‫كێ بۆ ئامانجی خۆی هەڵیان دەسوڕێنێت و هیچ‬ ‫پەیمانەیەكی رەسمی یاسایی مۆركراویشی لەگەڵ‬ ‫هیچ دەوڵەتێك نییە‪ .‬هیچ پلەیەكی لەنەتەوە‬ ‫یەكگرتۆكاندا تەنانەت وەك چاودیریش نییە‪ .‬وەك‬ ‫دەستوور بەشێكە لەئێراق و لەپۆست و پارە و‬ ‫مووچەو بودجە بەوالوە خۆی بە ئێراقی نازانێت‪،‬‬ ‫لەواقیعدا توركیی وكۆلۆنییەكی توركیاییە و‬ ‫هیچ پەیمان و تەنانەت یاداشتی لێكتێگەیشتنی‬ ‫ئاشكرای لەگەڵ توركیا نییە كە چی الی ئاسایییە‬ ‫چەند فەوجێكی توركی چەندین ساڵە لەناو‬ ‫جەرگەی هەرێم دایكوتن‪ ،‬بەاڵم دەیكاتە هەرا‬ ‫گەر سوپای ئێراق كە هاوبەشی حوكمەكەیەتی و‬ ‫دەستوورەكەیەتی‪ ،‬بڵێ دەچمە كەركوك گەرچی‬

‫لەفشەكاریی بەوالوە نەبەرامبەر ئێراق‪ ،‬نەتوركیا‪،‬‬ ‫نەداعش‪ ،‬نەماعش‪ ،‬هیچی پێ ناكرێت و وەك‬ ‫خۆیان دانیانپێداهێنا ئەوان میلیشیان و بۆ شەڕی‬ ‫میلیشیایی دروستبوون‪ ،‬واتە شەڕی كوردكوژی‬ ‫تەنانەت ئەویش بەبێ پاڵپشتی و جاشێتی بۆ‬ ‫هیزیكی دەرەوە دوژمنی گەلی خۆیان ناتوانن‬ ‫بیكەن وەك لەهێنانی پاسداران و هێنانی سەددام‬ ‫لەسیویەكی ئابدا و لەهێنانی توركیادا دوای ئەوە‬ ‫بینیمان‪.‬‬ ‫لەشەڕی خیانەت و ك��وردك��وژی ب��ەوالوە وەك‬ ‫دەركەوت پاسی ‪ ...‬خۆشیان بۆ ناكرێت‪ .‬ئەوە‬ ‫ئەمریكا بوو لەالیەكەوە و ئێران لەالیەكی ترەوە‬ ‫كە نەیهێشت داعش لەماوەی نیوسەعاتی تردا‬ ‫بگاتە هەولێر و ئاشبەتاڵ وەك كارەساتێكی‬ ‫درامی نەتەوەیی گەورە دووبارە بێتەوە‪ .‬گەرچی‬ ‫ئاشبەتاڵی سیاسی و ئەخالقی بە تەواویی‬ ‫روویداوە‪ .‬بۆیە ئەم حكومەتە وەك سەیارەیەك‬ ‫لەسەر بۆش دەڕوا‪ ،‬یان وەك ئاشی نەزان خودا‬ ‫یان راستتر قەزا و قەدەر و كارەساتی چاوەڕوانكراو‬ ‫و چاوەڕواننەكراو دەیگێڕێت‪.‬‬ ‫ئەوەی لەدەرەوە دیارە دەسەاڵتیكی بنەماڵەیی‬ ‫هاوپەیمان لەگەل ئەم یان ئەو داگیركەر هەر‬ ‫رۆژە بەجۆڕێك و بەپێی رەوتی رەشەباكە وەك‬ ‫بەلەمێكی شەق و شڕ خۆی بە شەپۆلەكانی‬ ‫پیالنسازی سیاسەتە جیهانییە ش���اراوە و‬ ‫ترسناكەكاندا دەدات و هەموو حیزبە شڕەكانیش‬ ‫یەكێتی بێ یەكێتی و گۆڕانی هیچ نەگۆڕی گۆڕین‬ ‫ـ كوژ و ئیسالمییە سەالمەتەكان خواخوایانە بێ‬ ‫پرسیار و گومان كونجێكیان لەناو ئەم بەلەشڕەی‬ ‫خیانەت و گەندەڵی و واڵتفرۆشیەدا بەنسیب بێت‪،‬‬ ‫بارزانی هەر گۆنگەڵ و باندواگۆنیك دروست بكات‬ ‫خێرا خۆی تێ فڕێ دەدەن‪.‬‬ ‫* بەاڵم حكومەت هەیە و نوێنەری هەموو‬ ‫حیزبەكانی بەپێ هەقی رێژەی هەڵبژاردن‬ ‫تێدایە لەچ روویەكەوە مەبەستت ئەوەیە‬ ‫كە حكومەت نییە؟‬ ‫ـ ئەمە رواڵ��ەت��ە شكلییەكەیە‪ .‬ئەگینا گەر‬ ‫عەقڵكۆڵیی‪ ،‬واتە لێكۆڵێنەوە و بەدواداچوونی‬ ‫عەقڵی بەكاربێنین‪ ،‬بێگومان ئەوەندە بەڵگە‬ ‫بەدەستەوەن كە بەئاسانی دی��اری بكات كێ‬ ‫مەكینەی ئ��ەو شتە ساختە و نانەتەوەیی‬ ‫و ب��ێ��ن��اوەڕۆك��ە دەجوڵێنێت ك��ە بەناهەق و‬ ‫نادەستووریی؛ چونكە ئەسڵەن دەستووری نییە‪،‬‬ ‫پێی دەوترێ حكومەتی هەرێم‪ ،‬لەكاتێكدا لەهیچ‬ ‫واڵتێكی دنیادا حكومەتی بێ دەستوور نییە جا‬ ‫دەشێت دەستوورەكە كاتی بێت یان هەمیشەیی‬ ‫بێت‪.‬‬ ‫حكومەت لەپێش هەموو شتێكدا سیستەمە‪.‬‬ ‫ئەو حكومەتە قەت وەك سیستەم نەبووە و‬ ‫سیستەمی نەبووە؛ چونكە سیستەم بەدەستوور‬ ‫دادەمەزرێ و دەستوور دایكی سیستەم و یاسا‬ ‫و دامەزراوەكانی دەوڵەتە؛ لەمەوە دەیان دەزگا‬ ‫و دامەزراوەی حكومی لەدایك دەبن كە دەیان و‬ ‫سەدان تەكنۆكرات و بیرۆكراتی شارەزا و كارامە‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫و خاوەن ئەزموونی كەڵەكەبوو دروستدەكات كە‬ ‫دەبنە ژێرخانی ئیداریی دەوڵەت و بەرۆێشتن و‬ ‫نەمانی دەیان كەسیش سیستەمەكە تێكناچێت‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێستا بتوانە لەم حكومەتە بۆشەی"‪"٢٣‬‬ ‫ساڵەدا ناوی یەك دوو دەوڵەتمەدار و دادوەر و‬ ‫جەنەراڵ و تەكنۆكرات و بیرۆكرات و دیپلۆمات و‬ ‫ستراتیجیست و پالندەر و ئابووریناس و زانا و‬ ‫باسكار و پسپۆری دارایی و سەركردەی سەربازیی‬ ‫و رێبەری مەدەنی و كەسێتی كۆمەالیەتی و دینی‬ ‫و پەروەردەیی و ‪ ...‬هتد بڵێ‪.‬‬ ‫بزانە بە سڕبوونی تاڵەبانی یەكێتی چی بەسەرهات‪.‬‬ ‫ئەی بەونبوونی مەسعود بارزانی (كە وەك ونبوو‬ ‫وایە و زۆر جیاوازی لە تاڵەبانی نییە) پارتی چی‬ ‫لێدێت و بەپەككەوتنی نەوشیروان مستەفا"كە‬ ‫تەقریبەن كوولەكەی رۆحی تاڵەبانییە" گۆڕان‬ ‫دەبێتە چ بەزمێكی منداڵبازاڕی؟‬ ‫هۆكار ئەوەیە كە ئەوەی پێێ دەوترێ هەڵبژاردن و‬ ‫پەرلەمان و حكومەت و كۆمەڵگای مەدەنی هەمووی‬ ‫بۆش و فشە و بی بناغەیە‪ .‬راستییەكەی ئەوەیە‬ ‫كە هێشتا سیستەمی خێڵەكی بێ ستراكتوری‬ ‫سروشتی و گرنگی خێڵمان هەیە‪ ،‬خێالیەتییەك‬ ‫كە تەنیا لەسەرۆكی حیزبە خێڵدا یان خێڵەحیزبدا‬ ‫كۆبۆتەوە كە خ��ۆی دەس��ت��وورە‪ ،‬سیستەمە‪،‬‬ ‫ستراكتورە‪ ،‬سیاسەتە‪ ،‬بڕیارە و موحاسیب و‬ ‫قاسەی حكومەتە و لەدەرەوە و سەرەوەی هەموو‬ ‫موحاسەبە و لێپرسینەوەیەكیشە‪.‬‬ ‫ل��ەك��ات��ی��ك��دا ل��ەگ��ەڵ ئ���ەم كولفیلكولییەی‬ ‫كوردستانیشیان‪ ،‬راستییەكەی سەرخێڵەكان‬ ‫بۆشن و خاوەنی هیچ بریارێكی خۆیان نیین و دەبێ‬ ‫بە چرپە و پەنجەی تارماییە ئیستیخباراتییەكانی‬ ‫دەرەوە بڕیارە كورد ـ كوژییەكان بدەن‪ .‬وەك‬ ‫لەدانانی س��ەرەك كۆماری ئێراقدا بینیمان‪.‬‬ ‫لەالیەكی ت��رەوە حكومەت دەن��گ و رەن��گ و‬ ‫نوێنەرایەتی و سیاسەت و بەرنامەی یەكگرتووە‪،‬‬ ‫حكومەت دەنگ و داخوازیی یەكگرتووی خەڵكە‪،‬‬ ‫كە مەگەر بۆ پۆست و پارە‪ ،‬ئەگینا ئەمەشی‬ ‫قەت نەبووە‪.‬‬ ‫سەیر كە لەم لەحزە ناسك و هەستیارانەدا هەر‬ ‫یەكە لەئاوازیك دەخوێنێ‪ ،‬شاری بی ساحەب‪،‬‬ ‫شەڕی بێ ستراتیج و ئامانج‪ ،‬میللەتی بێ رێبەر‪.‬‬ ‫لەبڕی هەموو ئەمانەی س��ەرەوە كە پێناسەی‬ ‫حكومەت دی��اری دەك��ەن‪ ،‬ئ��ەوەی پێی دەلێن‬ ‫حكومەت هاوپەیمانییەكی الوازی ساختەچییانەی‬ ‫هەلپەرستانەی مافیایی یانەی نێوان حیزبە شڕە‬ ‫شاخییەكانە تا ئێستا پارتی و یەكێتی بوون یان‬ ‫راستتر بنەماڵەی بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانی‪،‬‬ ‫ئەم سیستەمی مافیایی حیزبییەیانان بە ناوی‬ ‫حكومەتەوە قۆرخ كردبوو‪.‬‬ ‫ئێستا هێزیكی تری وەچ��ەی سێیەمی پارتی‬ ‫و یەكێتی‪ ،‬ب��ەاڵم ل��ەوان ساختەتر‪ ،‬فشەتر‪،‬‬ ‫بێناوەرۆكتر‪ ،‬دوژمن بەدەستوور و موئەسەسات‬ ‫و یاسا و لێپرسینەوە‪ ،‬هەلپەرستانە لەسەر‬ ‫ناكۆكییەكانی نێوان ئەو دوو هێزە بنەماڵەیییە بۆ‬ ‫بەرژەوندی تەسكی حیزبی تایبەت بەخۆی‪ ،‬یاری‬ ‫دەكات كە ئەویش ئەو شتەیە كە پێی دەوترێ‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫بزوتنەوەی گ��ۆڕان‪ .‬نەهیچ دەگ��ۆڕێ و نەهیچی‬ ‫پێ دەگ��ۆڕدرێ؛ چونكە ئەسڵەن خۆی لەسەر‬ ‫حسێبی ساختەیی و كوشتنی هەموو بیر و وزە و‬ ‫خواست و هیوایەكی گۆڕان لەالیەن جەماوەرەوە‬ ‫لەدایكبووە‪ .‬گۆڕان شەقامی كوردیی كوشت‪.‬‬ ‫كەواتە كە تۆ دەلێی (كورد) ئەوە كورد نییە‬ ‫كە لەبەغدا یا لێرەو لەوێ بڕیار دەدا‪ .‬ئەوە ئەو‬ ‫كۆمەلە حیزبە كالسیكیە شاخییە شلوشۆق و‬ ‫س��واوەن كە نەفەلسەفەیان هەیە‪ ،‬نەستراتیج‪،‬‬ ‫نەستراكتور‪ ،‬نەدەنگ و رەنگ و ئەجندا و بەرنامەی‬ ‫یەكگرتوو‪ ،‬نەهیچ پێناسەیەكی زانستی چەمكی‬ ‫حیزب دەیانگرێتەوە‪ .‬نە هیچ پرنسیپێكی ئەخالقی‬ ‫رێنماییان دەكات‪ .‬نەبەرامبەر هیچ دەزگا و دادگا و‬ ‫چاودێرییەك بەرپرسن‪ .‬نەمانای كوردبوون دەزانن‬ ‫و دەیانەوێ بزانن‪ .‬سەرەتا و كۆتایی هەموو‬ ‫ئەخالقیات و ئامانجێكیان لەبەشكردنی پۆست و‬ ‫پارەدا كۆ دەبێتەوە‪.‬‬ ‫* كەوایە هەڵوێستی حیزبە كوردییەكان‬ ‫لەبەغدا ئەم جارە چۆن دەبێت؟‬ ‫ـ وەك وتم هەموو ئامانجیان لەبەدەستهێاننی‬ ‫پۆست و پلەدا خڕبۆتەوە‪ ،‬ب��ەاڵم بۆ ئەمەش‬ ‫دەس��ت��ی��ان لەهەمانەكە دەرچ����ووە و هەموو‬ ‫وەرەقەكانیان سووتاون و هەولێر ئەو ڕێز و هێزەی‬ ‫نەما كە هەر پێش مانگێك بارزانی ئامادەنەبوو‬ ‫پێشوازی مالكی وەك سەرۆكوەزیرانی ئێراق بكا‬ ‫كە دیارە ئەمە نیشانەی غرووری بۆش و نەبوونی‬ ‫هێچ جۆرە سیاسەت و ئەتەكیتی دیپلۆماسی و‬ ‫ستراتیجییەتێك بوو‪.‬‬ ‫بەكورتی ئێستا هێچ سەركردایەتییەكی كوردیی و‬ ‫هیچ كیانێكی كوردیی نەماوە كە چ لەناو ئێراق چ‬ ‫لەناوچەكە و جیهاندا‪ ،‬جێی بایەخ و رێزی سیاسی‬ ‫بێت و سەنگێكی هەبێت‪ .‬نەئەو هەلومەرجەش‬ ‫ماوە كە تەنیا یەك دوو مانگ پێش لەبەرژەوەندی‬ ‫كوردا هەبوو‪.‬‬ ‫* ئ��ەم هەلومەرجە چ��ۆن دروس��ت��ب��ووە؟‬ ‫هۆكانی چین؟‬ ‫ـ لەبەر ئەم هۆیانە‪:‬‬ ‫‪ .١‬رۆیشتنی مالكی‪ :‬وت��م ك��ورد لێكدانەوەی‬ ‫ستراتیجی نییە و بە فشە و بۆ فشە شتەكان‬ ‫بە فشە لیدەخوڕێ‪ .‬دەی��ان وت��ارم نووسی كە‬ ‫مەسەلەكە مالكی نییە و شەخساندنی شتەكان‬ ‫زیانی هەیە نەك قازانج‪ .‬هەرچۆنێ بێت وەرەقەی‬ ‫مالكی رۆیشت‪ ،‬كە گەر لەڕوانگەی شەخساندنەوە‬ ‫سەیر نەكرابا و كورد ئامانجی ستراتیجی هەبایە‬ ‫ئەوا مالكی بۆ مانەوەی خۆی زیاتر ئامادەیی بۆ‬ ‫موساوەمە دەبوو‪ ،‬بەاڵم ئەوانی دواتر پێویستیان‬ ‫بەو موساوەمە نییە لەبەر هۆیەكی سادە كە‬ ‫مالكی نین‪ .‬واتە لێرەدا وەرەقەیەكی دانوستانی‬ ‫گرنگ سووتا‪ .‬لەكاتیكدا مالكی بێ مالكی یان‬ ‫مالكییەتی دەعوە‪ ،‬هەر ماوە‪.‬‬ ‫‪ .٢‬گۆڕانی هاوكێشەكان‪ :‬بەشداری سوننەكان‬ ‫لەهەڵبژاردن و ئەوسا وەرگرتنی سەرۆكایەتی‬ ‫پەرلەمان‪ ،‬لەالیەن كەسێكی سوننەی نوێوە‪،‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫هاوكێشەكەی گۆڕیوە‪ ،‬و حەتمەن وەزارەت��ی‬ ‫گرنگیش وەردەگرن‪ .‬گەر سوننەكان لەالیەكەوە‬ ‫فاكتەری داعش بۆ قازانجی خۆیان وەك گوشار‬ ‫بەكاربێنن و لەالیەكی ت��رەوە بەرامبەر شیعە‬ ‫نەرمی بنوێنن‪ ،‬كورد وەك وەرەقەیەكی سوتاوی‬ ‫لێدێت گەرچی شیعەكان مەبەستیانە كورد وەك‬ ‫هاوسەنگییەك بەسەنگی كەمترەوە لەحكومەتدا‬ ‫بمێنێتەوە‪ .‬واتە هێشتا شیعەكان زیاتر خوازیاری‬ ‫بەشداری كاریگەی كوردن لەسوننەكان‪ .‬خەتەری‬ ‫داعشیش شیعەكانی یەكپێگرتووە و ئێرانیش بۆ‬ ‫ئەم مەبەستە هەمیشە لەسەر خەتە و زامنە‪ ،‬جگە‬ ‫لەوەی مەرجەعییەتێكی یەكگرتوویان لەشەخسی‬ ‫سیستانییدا هەیە كە دەوری سەرەكی هەبوو‬ ‫لەالدانی مالكیدا‪ .‬كورد هیچ لەمانەی نییە‪ ،‬كە‬ ‫واتە دۆڕاوی ئەم سیاسەت و ستراتیج و رێبەر هەر‬ ‫كوردە ساوێلكە و فشۆلۆجیست و خەیاڵپاڵوەكەیە‪.‬‬ ‫‪ .٣‬سەنگی كورد و حێزبە كوردییەكان بە تایبەتی‬ ‫پارتی و بارزانی دوای داعشبوونیان ئەوسا دۆڕان‬ ‫و ریسوابوون و تووشبوونی شەڕ لەگەڵ داعشی‬ ‫دۆستیان ئەو هەلومەرجی خەتەر و گوشارەی‬ ‫نەهێشت كە لەسەر شیعەكان بوو بەتایبەتی‬ ‫كە ئێستا كورد لەبڕی ئەوەی ببنە هەڕەشەیەك‬ ‫وەك هاوپەیمانی سوننەكان دژی شیعەكان و‬ ‫فاكتەری داعش كورد بەكاری بێنێت كە هەر‬ ‫لەسەرەتاوە كارێكی نائەخالقی بوو‪ ،‬بەناچاری‬ ‫بوونەوە بەبەشێك لەجەنگی ئێراق و شیعەكان‬ ‫بەرامبەر داعش و سوننەكان و ستایشكردنی ئێران‬ ‫لەالیەنی بارزانییەوە بۆ بەهاناوەهاتنیان و جەنگان‬ ‫شانبەشانی پاسداران و میلیشیای شیعە لەئامرلی‬ ‫و جەلەوال و هەموو ناوچەكانی كەركوك‪ .‬كورد‬ ‫خۆی الوازە و زیاتر و زیاتریش الواز دەبێت و‬ ‫پێویستی بە ئێراق دەبێ‪ .‬لەو فشە و گەفەی‬ ‫مەسعود و نێچیرواندا مرۆڤ وای هەست دەكرد‬ ‫ئەوان قەناعەتی تەواوایان هەیە كە توركیا هەر‬ ‫نەبێ وەك میرنشینی بنەماڵە دەیانپارێزێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫توركیا داعشی بۆ ناردن و ریسوا و بەرەاڵی كردن‪.‬‬ ‫‪ .٤‬لەالیەكی ترەوە ئەمریكا و ئێران و لەپشتیانەوە‬ ‫هاوپەیمانییەكی گ��ەورەی جیهانیی بەهێزتر‬ ‫لەشەڕی خەلیجی یەكەمی كوێت كە تا ئێستا‬ ‫گەیشتۆتە چل دەوڵەت‪ ،‬دژی داعش و پشتیوانی‬ ‫ئێراقە وەك حكومەتێكی مەركەزیی گەرچی بەو‬ ‫جددییەتە و ئامانجی ستراتیجی شەڕی خەلیج‬ ‫نییە و بەم زووانە ئێراق دەبێتە خاوەنی فڕۆكەی‬ ‫جەنگی و چەكی مەیدانی ستراتیجیی‪ .‬ئەمەش‬ ‫دیسان دەوری بۆ كورد نەهێشتۆتەوە ئەوە نەبێت‬ ‫وەك دەورێكی جاشێتی بەشدار بێت لەجەنگی‬ ‫دژ بە داعشدا و چەكداركردن و مەشقپێكردنی‬ ‫سنووردار بۆ ئەم مەبەستە‪.‬‬ ‫ئێستا سەركردایەتی كورد خۆی الوازە و دۆڕاوە‬ ‫و پێویستی بە یارمەتی و پاراستنی ئەمریكا و‬ ‫ئێراق و ئێرانە‪ .‬بۆیە هەرچی بڵی لەجاران فشەتر‬ ‫و بۆشترە‪ .‬گوایە ئەمریكا زەختی لێدەكا ئەمە بكا‬ ‫و ئەمە نەكا‪ .‬ئەمە بەهانەیەكی بەسەرچووە‪ .‬خۆی‬ ‫قیمەتی نەماوە و حیسابی كەمێك لەسەرووی‬ ‫سفری بۆ دەكرێت ئەویش لەپێناو نەوتەكەی‬

‫‪ 29‬چاوپێكەوتن‬

‫كوردلێكدانەوەی‬ ‫ستراتیجی نییە و بە فشە‬ ‫و بۆ فشە شتەكان بە فشە‬ ‫لیدەخوڕێ‪ .‬دەیان وتارم‬ ‫نووسی كە مەسەلەكە‬ ‫مالكی نییە و شەخساندنی‬ ‫شتەكان زیانی هەیە نەك‬ ‫قازانج‪ .‬هەرچۆنێ بێت‬ ‫وەرەقەی مالكی رۆیشت‪،‬‬ ‫كە گەر لەڕوانگەی‬ ‫شەخساندنەوەسەیر‬ ‫نەكرابا و كورد ئامانجی‬ ‫ستراتیجیهەبایە‬ ‫ئەوا مالكی بۆ مانەوەی‬ ‫خۆی زیاتر ئامادەیی بۆ‬ ‫موساوەمە دەبوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوانی دواتر پێویستیان‬ ‫بەو موساوەمە نییە لەبەر‬ ‫هۆیەكی سادە كە مالكی‬ ‫نین‬ ‫كوردستان تا داگیركردن و دابەشبوونی تەواو‬ ‫دەكرێت‪ .‬خۆی زەختی بۆتە ژێر سفر ئیدی‬ ‫ئەمریكا بۆچی و زەخت لەكێ بكات كە بەدەم‬ ‫گریانەوە هاوار و فریای بەهاناهاتنیان گەیاندە‬ ‫جۆبایدن؟‬ ‫لەبەر ئەو هۆیانە ئ��ەوە نەما حیزبە شڕەكان‬ ‫ناز بەسەر ئێراق و شیعەدا بكەن یان شیڕە و‬ ‫هەڕەشەی هەمیشە بۆشی راگەیاندنی سەربەخۆیی‬ ‫بكەن‪ .‬دەبێ بەغدا چیان بداتێ رازی بن‪ .‬گەرچی‬ ‫ئەمەش شتیكی سەیرە كە هەر ئاوا باسی بەغداش‬ ‫دەكەین؟ ئەی هەر دووس��ێ حەفتە لەمەوبەر‬ ‫قەرارەكە وا نەبوو ماددەی"‪ "١٤٠‬تەواو بووبێ و‬ ‫ئەمڕۆ نا سبەێ حكومەتی سەربەخۆی كوردی‬ ‫رابگەیەندرێت و بەغدا تەاڵق بدرێت؟‬ ‫* لەم هەلومەرجە نوێیەدا كێشەكانی‬ ‫كورد و حكومەتی ناوەند بەچ میكانیزمێك‬ ‫چارەسەر دەكرێن؟‬ ‫ـ میكانیزمەكە ه��ەر دەس��ت��وور و میكانیزمە‬ ‫دەستوورییەكانن‪ .‬هەر نەبیت دەستووری ئێراق‬ ‫تۆمارنامەیەكی یاسایی نێونەتەوەیی باوەڕپێكراوی‬ ‫گرنگە ك��ە م��اف و دەوری ك��ورد لەئێراقدا‬ ‫دەسەلمێنێت‪ ،‬هەوڵی سێ ساڵەی سەرگرتووی‬ ‫توركیا لەهاندانی بارزانی بۆ تێكدانی لەگەڵ مالكی‬ ‫و هاوپەیمانی لەگەل سوننەكان و تارق هاشمی كە‬


‫چاوپێكەوتن ‪30‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫دوایی بوون بەداعشی دروستكراوی توركیا‪ ،‬بۆ ئەوە بوو كە ئەم دەسكەوت و‬ ‫پشتیوانییە دەستوورییەی كورد لەئێراقدا نەهێلێت و كورد بە تەواوەتی پشت‬ ‫بەتوركیا ببەستێ‪ .‬سێ ساڵ لەمەوبەر هاوارم كرد و ئەم نەخشەیەم ئاشكرا‬ ‫كرد و بە وردی روونم كردەوە‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە كەس گوێی نەگرت و نەخشەكە‬ ‫سەری گرت و ئاكامەكەی ئەوە بوو كە بینیمان‪ .‬دەزانین پێشتریش سەرانی‬ ‫كورد خوێنی سەدوهەشتاو دوو هەزار شەهیدی ئەنفال و هەڵەبجەیان فرۆشت‪،‬‬ ‫وێرانكردنی شارستانیەت و مێژوو و كەلتور و كەسیتی و ژێرخانی كشتوكاڵی‬ ‫و ئابووریی و بیرەوەری بەكۆمەلی كوردیان ‪ ...‬هتد بەلەناوبردنی"‪ "٤٠٠٠‬گوند‬ ‫و شارۆچكە‪ ،‬بەسەیرانێكی سەددام بۆ كوردستان دانا و تا سەددام مابوو‬ ‫ماچیان كرد و لەژێرەوە جاسووسیان بۆ دەكرد و دەعوەتی سیویەكی ئابیان بۆ‬ ‫ریكخست‪ ،‬كە نەشما و ئێراق تەفر و تونا بوو‪ ،‬چوون ئێراقیان دروستكردەوە‬ ‫لەپێش هەموو شتێكدا جەیشەكەی و تاوانبارانی ئەنفاڵ و هەڵەبجەیان پاراست‬ ‫و لەم چەند ساڵەشدا دژی مالكی لەگەڵ سونیە بەعسییە ئەنفاڵچییەكاندا‬ ‫تێكەولێكەیان دەستپێكردەوە و لەم دواییەشدا هەولێریان كردە بارەگای‬ ‫سەرەكی چاالكییەكانی سونییە داعشییەكان‪.‬‬ ‫ئەوەی كورد وەك دەسكەوتێكی دەستووری بەپرۆسەیەكی یاسایی جیهانی‬ ‫كە نەتەوەیەكگرتووەكان و زلهێزەكانی ئەمریكا و بەریتانیا تێێدا بەشداربوون‪،‬‬ ‫بەدەستی هێناوە تەنیا دەستووری ئێراق و ئەو شەڕیكایەتییەیە لەحكومەت و‬ ‫دەوڵەت و داهاتی ئێراقدا و لەپرۆسەی سیاسی ئێراقدا كە بارزانی و لەدوایەوە‬ ‫جەڵەبی حیزبەكان و میدیای حیزبی و بۆشنبیران‪ ،‬بە بێ مسۆگەركردنی هیچ‬ ‫بەدیلێكی یاسایی نێونەتەوەیی دەستووریی و بە ئاگاداری نەتەوەیەكگرتووەكان‪،‬‬ ‫هەوڵیاندا ئەم دەسكەوتە بكەنە قوربانی نۆكەرایەتی بۆ توركیا كە یەكەم‬ ‫بەرهەمە سیاسییەكەی ئەم گەمژەییە كارەساتی شەنگاڵ بوو كە بەفریاكەوتنی‬ ‫ئەمریكا نەبووبایە هەولێریش هەرەسی هێنابوو‪.‬‬ ‫بۆیە كورد وەك پرۆسەیەكی دەستوووریی یاسایی جیهانی ئاشكرا لەپرۆسەی‬ ‫دەستووریی ئێراق زیاتر میكانیزمێكی نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ‬ ‫ئێراق كە لەبەرژەوەندی ئەو بێت و جێی گومان و خیانەتكاریی نەبێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەداخەوە بە هۆی ساوێلكەیی و گومڕایی بێت یان خیانەت و خۆپەرستی زەق‬ ‫بەفیتی توركیا بنەماڵەی بارزانی و پارتی كەوتنە دژایەتی مالكی و ناردنی‬ ‫قاچاغچیانەی نەوت بۆ هەڕاجكردنی لەبازاڕی قاچاغچێتی جیهاندا كە كارێكی‬ ‫زۆر بەرەاڵ و ناشیرین بوو‪ .‬پێشتر تەنانەت مافیاش كاری وای نەكردووە‪.‬‬ ‫كورد باسی پێشێلكردنی دەستووری ئێراق لەالیەن مالكییەوە دەكات‪ ،‬باسی‬ ‫پێشێلكارییە خەتەرناكەكانی بارزانی ناكات كە گەیشتە ئاستی هاوكاری‬ ‫راستەوخۆ و كردنی هەولێر بە مۆلگەی بەعسییە سەددامییە ئەنفالچییەكان كە‬ ‫دوایی ئاشكرا بوو لەواجیهەی داعش زیاتر نەبوون‪ .‬بۆیە لەمەودوا ئەگەر دەعوە‬ ‫و مالكی تۆڵەش لەبارزانی نەكەنەوە‪ ،‬دەستووری ئێراقیش وەك میكانیزمێك‬ ‫لەدژی كورد تەفسیر دەكرێ و بەكار دەهێنرێ بەتایبەتی كە هاوپەیمانی نوێ‬ ‫لەنێوان سوننە و شیعەكان دروست بێت‪ ،‬بەهەرحال وەك مەسعود و نێچیروان‬ ‫بارزانی بە شانازییەوە دەیانوت ئێراق دوای هاتنی داعش بۆ موسڵ وەك خۆی‬ ‫ڵێنایەتەوە‪ ،‬بەاڵم دوای هاتنی داعش بۆ شەنگاڵ و مەخموور و ئاشبەتاڵی‬ ‫هەولێر‪ ،‬بەداخەوە هەرێمی كوردستان وەك خۆی لێنایەتەوە و كیانێكی الواز‬

‫هیچ كیانێكی كوردیی‬ ‫نەماوە كە چ لەناو ئێراق چ‬ ‫لەناوچەكە و جیهاندا‪ ،‬جێی‬ ‫بایەخ و رێزی سیاسی بێت‬ ‫و سەنگێكی هەبێت‪ .‬نەئەو‬ ‫هەلومەرجەش ماوە كە‬ ‫تەنیا یەك دوو مانگ پێش‬ ‫لەبەرژەوەندی كوردا هەبوو‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دەبێت‪.‬‬ ‫* بەاڵم سەركردایەتی كورد بە گۆڕانیشەوە دەلێن كە ئەمڕۆ دنیا‬ ‫یارمەتی كورد دەدا و چەكی بۆ دەنێڕێ و ئەمەش زامنی پاراستنی‬ ‫كوردستانە؟‬ ‫ـ ئەمە سەخیفترین شتە كە دەوتڕێت‪ .‬نازانم سەرانی كورد و حیزبە مافیاكان‬ ‫و بۆشنبیرانی حیزبی و سێبەریی حیزب كەی واز لەو فشە و دیماگۆگییە‬ ‫تاوانكارانە لەسەر حیسابی راستگۆیی و شەڕەف و كەرامەتی خەڵك دێنن‪.‬‬ ‫‪ .١‬چەكداركردنی كورد لەوەوە هاتووە كە وێنای كورد الی ئەوروپا و غەرب‬ ‫ئەوەیە كە كورد هێزێكی جەنگاوەرە كە بەدرێژایی مێژوو وەك جاش و‬ ‫مورتەزەقە بۆ خەڵكی تر بەتایبەتی دەوڵەتانی دوروبەری داگیركەری خۆی‬ ‫جەنگاوە‪ .‬بۆیە هەموو كاتێك وەك لەشكرێكی مورتەزەقە دەشێ كەڵكیان لێ‬ ‫وەربگیرێت‪ ،‬بەكارهێنانی كورد بۆ دروستكردنەوەی ئێراق لەجیاتی سەربەخۆیی‬ ‫كوردستان دوای رووخانی سەددام و چەكداركردن و بەكار‌هێنانی ئیستاش دژی‬ ‫داعش لەم تێگەیشتنەوە هاتووە‪ .‬شایانی باسە پێش ئەم رایەی ئەوروپا‬ ‫دەربارەی كورد‪ ،‬ئەحمەدی خانی نەمر ئەو حەقیقەتەی دەرخست كە كورد‬ ‫جەنگاوەری ئازان‪ ،‬بەاڵم هاوكاری یەكتر ناكەن و دەوڵەت بۆ داگیركەرانیان‬ ‫دروست دەكەن و خۆیان كردووە بە سەدی خوێن لەنێوانیاندا‪.‬‬ ‫‪ .٢‬دۆكترینی"باوەڕی سیاسیی"‪ ،‬نوێی ئەمریكا ئەوەیە لەو كێشانەی جیهان كە‬ ‫زۆربەیان خۆی دروستی كردوون‪:‬‬ ‫ا‌‪ .‬دەوڵەتە ناوچەییەكان تێوە بگلێنێ بەتەنیا‪ ،‬بەكۆمەڵ‪ ،‬یان هاوپەیمانی‬ ‫ف��راوان وەك ئێستا گوایە دژی داعش دەیكات و هەموو ئەركە كە خۆی‬ ‫نەیكێشێت‬ ‫ب‪ .‬بە شێوەیەكی رەها ئەمریكا دوای ئەزموونی ئەفغانستان و ئێراق نایەوێت‬ ‫هێزی سەربازیی زەمینی خۆی بەكاربێنێت بەژمارەیەكی كەم نەبێ وەك‬ ‫جاسووس و چاودێر و ئامۆژگار و دەبێ لەبڕی ئەمە لەشكر و هێزی واڵتانی‬ ‫تر بەكاربێنێت‪‌،‬هێزی پێشمەرگەی كورد هێزێكی خوێن بەالش و بێ خاوەنە‬ ‫بەتایبەتی دوای هەرەسی هەولێر لەبەردەم داعشدا و بەفریاكەوتنی ئەمریكا‪،‬‬ ‫دەسەاڵتی كوردی ئەو نرخەی نەماوە بتوانێت بڵێ‪ :‬نا و ئەمریكا لەكوێ‬ ‫جاشایەتی پێ بكات دەبێت قەبوڵی بكات‪.‬‬ ‫پ‪ .‬بەشێك لەدۆكترینی نوێ ئەمریكا ئەوەیە لەجیاتی كێشەكانی ئەو‬ ‫واڵتانە چارەسەر بكات كە راستەوخۆ هەڕەشە لەئەمریكا ناكەن زیاتر ئاڵۆز‬ ‫و خەستیان بكات و واڵتانی زیاتر و زیاتر تێوە بگلێنێت‪ ،‬بەشێوەیەكی‬ ‫راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لەرێگای ب��ازاڕی ڕەش��ەوە ه��ەردوو یان فرە‬ ‫تەرەفەكانی نیزاع چەكدار بكەن بۆ ئەوەی تا دەتوانن یەكتر ببڕنەوە‪ ،‬ئەمەش‬ ‫لەالیەكەوە بە ئامانجی دروستكردنی بازارێكی جیهانی گەورەی جەنگ و خوێن‬ ‫و نائارامی بۆ گەرمكردنی بازاڕی چەكفرۆشتن كە گەورەترین داهاتی ئەمریكا‬ ‫لەچەكفرۆشتنەوە دێت و مونافەسەی روسیا و چینی پێدەكات‪ .‬لەالیەكی ترەوە‬ ‫بۆ دروستكردنی نائارامی و ترسی دەوڵەتەكان لەرووخان و هەرەسهێنان كە‬ ‫وایان ڵیدەكات زیاتر و زیاتر بچنە باوەشی ئەمریكاوە و بۆ البردنی هەتاهەتایی‬ ‫هەر هەڕەشەیەكیش كە دەشێت لەسەر مانی ئیسرائیل و نەخشەكانی بێت‪.‬‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ت‪ .‬دانی چەك بەكوردستان بۆ ئەوەیە راستەخۆ‬ ‫ئەمریكا و واڵتانی ناتۆ هەرێمی كوردستان و‬ ‫نەوتەكەی كۆنترۆل بكەن‪ ،‬كورد تەنیا شەڕێكی‬ ‫پاشەڕۆكی الواز و ناپرۆفێشناڵ دەكات‪‌ .‬هێزی‬ ‫ئاسمانی بەپلەی یەكەم و هێزی تایبەتی پسپۆری‬ ‫بەریتانی و ئەمریكی لەسەر زەمین‪ ،‬ئەوسا‌هێزە‬ ‫ئێراقییە پرۆفیشناڵەكان وەك تیمی ئەڵغام‬ ‫دەر‌هێنانەوە و بەتاڵكردنەوەی بۆمبرێژكراوەكان‬ ‫و ‪...‬هتد‪ .‬نەخشە و پرۆسەكان بەڕێوەدەبەن‪.‬‬ ‫ئەمە خەتەری ئەوە دەكات كە سەربەخۆبوونی‬ ‫كوردستان خەتەرتریش بێت لەسەربەخۆنەبوونی؛‬ ‫چونكە وەك هەرێمێكی نەوتی تەنیا دەبێتە‬ ‫بازارێك بۆ چەك ساغكردنەوە و جەنگانی جاشانە‬ ‫بەرامبەر هەر دەوڵەتێك ئەمریكا و ئیسرائیل‬ ‫و توركیا بیانەوێت جا ئێران بێ ی��ان هێزە‬ ‫كوردییەكانی ناوچەكانی تر‪ ،‬بەاڵم بەدڵنیاییەوە‬ ‫لەبەرنامەی ئەمریكا و ناتۆ و توركیادا نییە كە‬ ‫دەوڵەتۆكەیەكی كوردیش دروستبكات‪.‬‬ ‫* وات��ە بە ڕای تۆ ئ��ەم ش��ەڕەی ئێستا‬ ‫پێشمەرگە دەیكات شەڕێكە بۆ ئەمریكا‬ ‫و واڵتانی تر؟‬ ‫ـ بەڵی بۆ ئەمریكا و بۆ توركیا و بۆ ئێرانێش‪.‬‬ ‫ئ��ەم ش��ەڕە پێشمەرگە نایكات‪ .‬پێشمەرگە‬ ‫تێوەگاڵوە‪ .‬پێشمەرگە بزانێت شەڕی نانەتەوەیی‬ ‫ناكات‪ .‬پێشمەرگە بەنانە زگی بەخێو دەكرێ و‬ ‫چەوساوەترین و غەدرلێكراوترین توێژی خەڵكی‬ ‫واڵتەكەمانە‪ .‬ئەوانەی راستەخۆ بۆ بنەماڵە و‬ ‫حیزب شەڕ دەكەن پێشمەرگە نین و شەڕەفی‬ ‫پێشمەرگایەتییان نییە وەك ئەوانەی شەنگاڵ و‬ ‫مە خمووریان تەسلیمی داعشەكان كرد‪.‬‬ ‫گەر شەڕی پێشمەرگە و كورد بووایە ئەوا لەپێش‬ ‫هەموو شتێكدا كورد دەبوو شەڕی شەڕەف بكات‪،‬‬ ‫دەبوو پێش ئازادكردنی مەخموور"لەبەر نزیكی‬ ‫لەهەولێر" و شەنگال "وەك شەڕێ شەڕەف و‬ ‫نەتەوایەتی كوردیی" شەڕی هیچ شوێنێكی تر‬ ‫نەكەن‪ .‬شەڕ دەبێت ستراتیجییەتێكی نەتەوەیی و‬ ‫ئامانجی نەتەوەیی لەپشت بێت‪ .‬دەبێ پرینسیپێكی‬ ‫نەگۆڕی شەڕەفی نەتەوەیی شەڕ بەڕیوە بەرێت‪.‬‬ ‫شەڕی جەلەوال و ئەو هەموو قوربانییانە لەوێ‬ ‫بۆ؟ لەكاتێكدا خۆیان دەل��ێ��ن"‪"%80‬ی خەڵكی‬ ‫جەلەوال ئێستا عەرەبن واتە ئەم شەڕە نەخوازراوە‬ ‫تەنیا دوژمنی عونسوری بۆ كورد زیاد دەكات و‬ ‫گەر كورد ئازادیشی بكات بە قوربانییەكی زۆر‬ ‫نەبێت ناتوانێت بمێنێتەوە؟ ئایا زامنی ئەوەی‬ ‫كردووە ئێراق رێیدەدا بمێنێتەوە؟‪ ،‬بەاڵم ئەمە‬ ‫شەڕێك بوو بەبەشداری پاسداری ئێرانی و بۆ‬ ‫خاتری ئێران كە جەلەوال لەسنوورەكەیەوە نزیكە‪.‬‬ ‫هەورەها شەڕی سەددی موسڵ بۆ ئەمریكا كرا‪،‬‬ ‫دی��ارە هێزی ئاسمانی ئەمریكی ك��ردی لەگەڵ‬ ‫هێزی تایبەتی بەریتانی و پرۆفێشنالی ئێراقی‬ ‫و مورتەزەقەی كوردی‪ .‬هەروەها شەڕی ئامرلی‬ ‫هێزی ئاسمانی ئەمریكی و پاسداری ئێرانی و‬ ‫وەك دەوترێ خودی قاسم سلێمانی تێیدا بەشدار‬ ‫بوو لەگەڵ میلیشیای شیعی و سوپای ئێراقی‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫كوردیش وەك مورتەزەقە؛ چونكە بۆ شیعەكان‬ ‫شەڕی شەڕەف بوو‪ ،‬شەڕی رزگاركردنی"‪"١٧٠٠٠‬‬ ‫ژن و منداڵ و خەڵكی شیعە‪ .‬بۆیە وا بەجددی‬ ‫ئێران هاتە سەر خەت‪ ،‬شەنگال"‪ "200000‬ژن و‬ ‫منداڵی كورد كوژران‪ ،‬قەاڵچۆكران‪ ،‬بەزۆر لەدین‬ ‫وەرگێڕدران‪ ،‬كچ و ژنەكانیان بردران و فرۆشران‪،‬‬ ‫هەزارانیان كۆمەڵكوژكران‪ .‬ئەمە هەر نەبووە‬ ‫هەواڵێكی گرنگێش تاقە یەك ه��ەواڵ لەالیەن‬ ‫وەزارەت و دەزگاكانی كوردییەوە باڵنەبۆوە‪،‬‬ ‫تاقە هەوڵێكی جیهانی بۆ رزگاركردنی خەڵك‬ ‫و كچەكان نەدرا‪ ،‬لەكاتێكدا ئەو هەموو سەفیر‬ ‫و گزیر و گ‪ ...‬بەناوی كوردەوە لەدنیادا هەیە‪،‬‬ ‫هەموو هەواڵەكان لەوەزارەتی مافی مرۆڤی ئێراق‬ ‫و ئاژانسە بێگانەكانەوە سەرچاوەیان گرتووە‬ ‫ئەوانێش لەدەزگای میدیایی مافیایی بێشەڕەفی‬ ‫كوردیی باڵوناكڕینەوە‪ .‬میدیای میتی و دەزگای‬ ‫داعشی "رووداو"‌هێشتا زەمینەی شەڕی كورد و‬ ‫كورد خۆش دەكات‪ .‬كەواتە بۆ كورد شەڕێك نییە‬ ‫خۆی بەئیرادەی خۆی بۆ شەڕەفی نەتەوەیی و‬ ‫ئامانجی نەتەوەیی خۆی بیكات‪ .‬شەڕی زەعێفیی‬ ‫و خیانەت و سەرشۆڕیی و جاشەتیی و ئاشبەتاڵی‬ ‫ئەوانەیە پێیان دەوترێ سەركردەكانی كورد‪.‬‬ ‫* ئەی چار چییە؟ كورد چی بكات؟‬ ‫ـ بەداخەوە دیسان دێینەوە سەر جوغزێكی بۆش‬ ‫كورد كێیە تا چی بكات؟ گەر كوردی هەموو‬ ‫كوردستان وەك ستراتیچ و سەركرادیەتییەكی‬ ‫یەكگرتوو سەیر كەین‪ ،‬زۆر شتی گەورە هەیە‬ ‫بیكات‪ ،‬گەر پارتی و بارزانی بۆ خاتری توركیا‬ ‫رێگایان لەكۆنگرەی نەتەوەیی و یەكخستنی‬ ‫ستراتیجی نەتەوەیی ك��ورد نە گرتبا‪ ،‬ئێستا‬ ‫ك���ورد لەلوتكەی هێز و دەس��ەاڵت��دا دەب��وو‬ ‫و دەب���ووە كاریگەرترین هێزی سەربازیی و‬ ‫سیاسیی رۆژهەاڵتی ناوین‪ ،‬بەاڵم ئێستا دیسان‬ ‫كورد‪ ،‬مەبەست كوردی باشوورە‪ ،‬وەك لەعنەت‬ ‫تووشی ئەو سەركرادیەتییە شاخییە دواكەوتووە‬ ‫ئاشبەتاڵییانە بووە‪.‬‬ ‫من لەهەشتاكانەوە دەربارەی سیاسەتی كوردی‬ ‫و حیزبەكان دەنووسم‪ .‬هەمیشە دەبێ هەمان‬ ‫هۆكار‪ ،‬هەمان راستی هەمان واب��ووی هەمان‬ ‫چارەسەری دووبارە كەینەوە‪ .‬راستی ئەحمەدی‬ ‫خانی و دوای ئ��ەو حاجی ق��ادری كۆیی هێچ‬ ‫شتێكیان لەدەستنیشانكردنی دەردەك���ان و‬ ‫چارەسەرەییەكان و دانانی پرۆگرامێكی نەتەوەیی‬ ‫نوێخواز بۆ نەهێشتووینەوە‪ .‬بەداخەوە ئێرە جێی‬ ‫نییە بەدرێژی باسی ئەمە بكەم‪.‬‬ ‫ئ��ەوەی من هەمیشە وتوومە لەكۆژیریی یان‬ ‫"كۆمنسینس" زیاتر نییە كە پێوسیتە هەموو‬ ‫سەركردە و سیاسیی و رووناكبیر و مرۆڤێكی‬ ‫كورد هەیبێت ئەویش ئەوەیە‪:‬‬ ‫كەس ناڵێت توركیا هەرە گرنگ نییە بۆ كورد‪.‬‬ ‫كەس ناڵێت دۆستایەتی توركیا نەكەن و هەوڵ‬ ‫ن��ەدەن بەدیلێك بۆ ئێراق گ��ەر بە یەكجاری‬ ‫تێكچووین بدۆزنەوە‪ ،‬بەاڵم دۆستایەتی و نۆكەریی‬

‫‪ 31‬چاوپێكەوتن‬

‫ئەو حكومەتە قەت‬ ‫وەك سیستەم نەبووە و‬ ‫سیستەمینەبووە؛چونكە‬ ‫سیستەمبەدەستوور‬ ‫دادەمەزرێ و دەستوور‬ ‫دایكی سیستەم و یاسا و‬ ‫دامەزراوەكانیدەوڵەتە؛‬ ‫لەمەوە دەیان دەزگا و‬ ‫دامەزراوەی حكومی‬ ‫لەدایك دەبن كە دەیان‬ ‫و سەدان تەكنۆكرات‬ ‫و بیرۆكراتی شارەزا و‬ ‫كارامە و خاوەن ئەزموونی‬ ‫كەڵەكەبوودروستدەكات‬ ‫كە دەبنە ژێرخانی‬ ‫ئیداریی دەوڵەت و‬ ‫بەرۆێشتن و نەمانی دەیان‬ ‫كەسیشسیستەمەكە‬ ‫تێكناچێت‬ ‫جیایە‪ .‬گ‪ ...‬سیاسی و سیاسەت جیایە‪ .‬گ‪...‬‬ ‫سیاسیی ئەوەیە تۆ وەك زەعیفەیەك لەژوورە‬ ‫تاریكەكاندا لەگەڵ دەعبای وەك ئەردۆگان دانیشی‬ ‫و واڵتەكەتی كەس نازانێت بە چ نرخێك پێ‬ ‫بفرۆشی‪ .‬سیاسەت ئەوەیە ب��ەرۆژی روون��اك و‬ ‫سەربەرزانە‪ ،‬وەك نوێنەری خۆت و خێلەكەت و‬ ‫حیزبەكەت نا‪ ،‬وەك نوێنەری گەلەكەت و نەوەكانی‬ ‫و پەرلەمانەكەت‪ ،‬بەتوركیا بلێین راستە دۆستین‬ ‫و دۆستایەتیمان دەوێت‪ ،‬بەاڵم فەرموو وەرە با‬ ‫"پەیمانێكی دۆستایەتی" ببەستین زۆرب��ەی‬ ‫لەبەرژەوەندی تۆدا بێت و بەئاشكرا ئیمزای بكەین‬ ‫و بیبەین لەپەرلەمانی واڵتەكەماندا موناقەشەی‬ ‫بكەین و رازی بین لەسەری و ببێتە پەیمانی‬ ‫یاسایی و نێونەتەوەیی دۆستایەتیمان بۆ بیست‬ ‫یان سی ساڵی داهاتوو‪ .‬بەبێ بوونی پرۆسە و‬ ‫پەیمانێكی فەرمی ئاوا كە پەرلەمانی هەردوو واڵت‬ ‫دیباتی بكا و ب��ری��اری لەسەر ب��دات‪ ،‬هەموو‬ ‫رێكەوتنێك فشەی دوو قۆڵی لەژوورە تاریكەكاندا‬ ‫دەچێتە خانەی گ‪ ...‬سیاسییەوە‪ .‬ئایا ئەوە‬ ‫شتێكی هێندە زۆرە گەر دۆستین داوای پەیمانێكی‬ ‫دۆستایەتی مۆركراو و بریاردراو لەتوركیا بكەین؟‬ ‫ئەوسا دەزانین ئێمە لەكوێ وەستاوین كە لەگەڵ‬ ‫ئێراق تێكماندا بەدیلمان هەیە یان نا‪ ،‬بەاڵم قسەی‬ ‫زارەكی و پەیمانی نەنوسراو لەگەوادنامە زیاتر‬ ‫نین‪.‬‬


‫وتار‬

‫‪32‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫بۆچی كورد لە دانووستان و (شەڕی كات)دا شكست دەخوات؟‬ ‫ن‪ :‬رابەر رەشید‬ ‫ه��ەردوو چەمكی دانووستان و ش��ەڕی كات‪،‬‬ ‫بەشێكی كاریگەر و جیانەكراوەن لەزانستی‬ ‫ش��ەڕی س��ارد كە ئەگەر لەشەڕی چەكداری‬ ‫كاریگەرتر نەبێ‪ ،‬ئ��ەوا هیچی كەمتر نییە‪.‬‬ ‫سەبارەت بە ئێمەی كوردیش بەدرێژایی مێژوو‬ ‫ل��ەو دوو چەمكەدا سەركەوتنمان بەدەست‬ ‫نەهێناوە و شكستمانخواردووە‪ ،‬ئەوەش زیاتر‬ ‫بەهەڵدانەوەی الپەڕەكانی مێژووی شۆڕش و‬ ‫بەرخۆدانی بزاڤی رزگاریخوازیی نەتەوەكەمان‬ ‫دەردەك��ەوێ��ت‪ ،‬بەتایبەتیش ل��ەدرێ��ژەی ئەو‬ ‫دانوستان و گفتوگۆ و رێككەوتننامە و ئاگربەستە‬ ‫كاتییانەی كە لەگەڵ دوژمنان و داگیركەراندا‬ ‫ئەنجامی داون‪ ،‬بە هەڵەدا ناچین ئەگەر بڵێین‬ ‫لەهەر هەموویاندا دەرئەنجام بەشكستی كورد‬ ‫و سەركەوتنی داگیركەران و دوژمنان كۆتایی‬ ‫هاتووە‪ .‬ش��ۆڕش و بەرخۆدانەكانی باكور و‬ ‫رۆژهەاڵتی كوردستان‪ ،‬زۆر بە تایبەتیش شێخ‬ ‫سەعیدی پیران و هاوڕێكانی و لەرۆژهەاڵتی‬ ‫ك��وردس��ت��ان��ی��ش س��م��ك��ۆی ش��ك��اك و چەند‬ ‫نموونەیەكی شۆڕشی دوای رووخانی شای ئێران‬ ‫و لەباشوری كوردستانیش بەیاننامەی(‪11‬ی‬ ‫ئادار و) گفتوگۆ و دانوستاندنەكانی دیكەی حزب‬ ‫و هێزە چەكدارەكانی شاخ لەگەڵ رژێمی بەعسی‬ ‫داگیركەر لەهەموویشیان دیارتر و ترسناكتر‬ ‫دانوستانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان‬ ‫لەكۆتایی ساڵی"‪ "1983‬و سەرەتای"‪ "1984‬و‬ ‫دواتریش گفتوگۆی بەرەی كوردستانی لەدوای‬ ‫كۆڕەوەكەی بەهاری"‪ "1991‬و ئینجا گفتوگۆكانی‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا‬ ‫لەدوای رووخانی رژێمی بەعس و تا ئێستاشی‬ ‫لەگەڵدا بێت‪ ،‬بەو گفتوگۆیەی كە پارتی كرێكارانی‬ ‫كوردستان"پەكەكە" لەباكوری كوردستان لەگەڵ‬ ‫رژێمی توركیای داگیركەردا ماوەی چەند ساڵێكە‬ ‫ب��ەردەوام��ە‪ ،‬هەمیشە دوژم��ن ل��ەو گفتوگۆ و‬ ‫دانوستان و شەڕی كاتانەدا براوە و كوردیش‬ ‫دۆڕاو و سەركز لەدانوستان و گفتوگۆكان هاتۆتە‬ ‫دەرەوە و لەئاست شاندی دانوستانكاری دوژمن‬ ‫و ناحەزان دەستەپاچە و بێدەسەاڵت خۆی‬ ‫نمایش كردووە و دوای ئەو شكستانەش وتەیەكی‬ ‫بەسوودی نەبووە بۆ وتن و باوەڕهێنان بە ڕای‬ ‫گشتی شەقامی كوردی‪ .‬بەوەی ئێستاش لەبەغدا‬ ‫دەگوزەرێت و لەكاتی نووسینی ئەم بابەتەدا‬ ‫شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان‬ ‫لەبەغدا لەگەڵ الیەنەكانی دیكە لەگفتوگۆدان و‬ ‫پێشوەختە و زۆر راشكاوانەش مرۆڤ دەتوانێ‬ ‫پێشبینی شكستێكی دیكەی شاندی دانوستانكار‬ ‫بكات و بەدەستی بەتاڵەوە بگەڕێنەوە بۆ‬ ‫هەولێری پایتەخت‪ .‬زۆریش دڵنیام كە بۆ ئەو‬ ‫شكستەشیان كۆمەڵێك پاساوی نائاسایی و‬ ‫نابەجێ و نایاسایی و نالۆژیكی بۆ باوەڕهێنان بە‬

‫سەرانی خۆیان دەهێننەوە و شەقامی كوردیش‬ ‫لەدڵەڕاوكێ و كەشێكی مەترسیداری بێباوەڕیدا‬ ‫دەهێڵنەوە‪ .‬كەواتە ئ��ەم هەموو شكست و‬ ‫دۆڕانەی كورد لەگفتوگۆ و دانوستاندنەكان و ئەو‬ ‫شەڕی كاتەی لەگەڵ داگیركەران و دوژمنانیدا‬ ‫كردوویەتی بۆ دەرئەنجامێكی ئەرێنی نەبووە و‬ ‫بە دۆڕاوی لەو شەڕانەدا هاتۆتە دەرێ؟!‬ ‫بۆ وەاڵمدانەوەی ئەم (بۆ؟)یە‪ ،‬هۆكارگەلێكی‬ ‫زۆر هەن كە دەكرێ لێرەدا ئاماژە بە هەندێكیان‬ ‫بدەین و ئەوانەیتریش بۆ خوێنەری بەڕێز‬ ‫بەجێبهێڵین‪ ،‬تاكو ئەویش ببێتە بەشێكی‬ ‫كارا لەشرۆڤە و شیكاركردنی ئەو نەخۆشییە‬ ‫درێژخایەنەی كە كورد و بزاڤەكەی بەدەستییەوە‬ ‫هەڵوەدان و هەرچییەك و هەرچۆنێك دەكۆشن‬ ‫بێئەنجامە و بەشی كورد لە گفتوگۆكان و شەڕی‬ ‫كات لەگەڵ دوژمنان و داگیركەرانی كوردستاندا‬ ‫هەر شكست و دۆڕانە‪.‬‬ ‫هۆكارێكی سەرەكی و بەردەوامی ئەو شكستانە‪،‬‬ ‫نەبوونی ستراتیژییەكی نەتەوەیی و یەكوتاری و‬ ‫كۆدەنگی و راستگۆیی و باوەڕ بەیەكتربوونێكی‬ ‫رەهای هێزە سیاسییەكان بەیەكتری و شەرمنی‬ ‫و دانانی كەسانی نەشیاو و نەشارەزا لەزانست‬ ‫و ئەتەكێتی دانوستان و گفتگۆكردن لەگەڵ‬ ‫بەرانبەر و زاڵبوونی سۆزی كەسێتی و شڵەژانی‬ ‫باری دەروون��ی و هزری هەندێك لەئەندامانی‬ ‫ئەو شاندانە و تا دەگاتە بڕیاربەدەستبوونی‬ ‫رەهای شاندەكە و بیرنەكردنەوە لەگەڕانەوە بۆ‬ ‫وەرگرتنی رای سەرووی خۆیان و وابەستەبوونی‬ ‫سەرانی هێزەكان بە واڵتانی هەرێمایەتی و‬ ‫چەندین وردە هۆكاری تر كە بەهەموویان الیەنی‬ ‫خودیی گفتوگۆ و دانوستانەكان پێكدەهێنن‪،‬‬ ‫نەك الیەن و بارودۆخە دەرەكییەكەی كە ئەویش‬ ‫هۆكارێكی سەرەكی و كاریگەریی دیكەیە بۆ‬ ‫بردنەوە و سەركەوتن لەدانوستانەكاندا كە زیاتر‬ ‫خۆی لەفشار و هەڕەشەی هێزە هەرێمایەتی‬ ‫و نێوەدەوڵەتییەكاندا دەبینێتەوە‪ .‬كۆی ئەم‬ ‫هۆكارانە وا دەكات‪ ،‬هەمیشە شاندی دانوستانكار‬ ‫لەكاتی خستنەڕووی ماف و داواكارییەكاندا‬ ‫شلوخاو و شەرمن بێتەدەست و بەرانبەرەكەیشی‬ ‫زۆر گوێی پێنەدات و بە بەڵێنی جۆراوجۆر‬ ‫و گەڕانەوە بۆ دەستوور و جارێكی دیكەش‬ ‫درێژكردنەوە و خۆگنخاندنیان لەهەمبەر داواكانی‬ ‫شاندی دانوستانكار و بەڕێوەبردنێكی ژیرانەی‬ ‫شەڕی كات‪ ،‬بارودۆخەكە وا لێبكەن كە نەك‬ ‫تەنها شەقامی كوردی بێ ئومێد ببێت؛ بەڵكو‬ ‫خودی سەرانی ئەو هێز و الیەنانەش تووشی‬ ‫شڵەژان و بێئومێدی ببن كە بڕیاربەدەستن و‬ ‫سەرپەرشتیی ئەو دانوستان و گفتوگۆیانە‬ ‫دەكەن‪.‬‬ ‫ئەوەی باسكرا‪ ،‬چەند الیەنێكی سەرەكیی ئەو‬ ‫هۆكارانەن كە دەبنە هۆی شكستی شاندی‬ ‫دانوستانكاری ك��ورد لەگەڵ بەغدا كە هەر‬

‫ل��ەدوای س��اڵ��ی"‪"2003‬ەوە بە ئاشكرا‪ ،‬الیەنە‬ ‫دەسەاڵتدارەكانی ئێراق شەڕێكی ترسناكی‬ ‫كات لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكەن و لەو‬ ‫شەڕەشدا ئەوان براوە و كوردیش شكستخواردووە‬ ‫و هەرجارە و بەپاساوێكی بێ پاساو و نابەجێ‪،‬‬ ‫وەك��و گەڕانەوە بۆ دەستوور و یەكپارچەیی‬ ‫خاكی ئێراق و رێژەی دانیشتوانی كورد لەئێراق‬ ‫و بەهەڵپەسێردراوی مانەوەی كۆمەڵێك كێشەی‬ ‫هەستیاری وەك��و بەشێكی ف��راوان��ی زەوی��ی‬ ‫باشووری كوردستان بە داگیركراوی لەالیەن‬ ‫ئێراقەوە و جێبەجێ نەكردنی م��ادەی"‪ "140‬و‬ ‫بودجە و پرسی پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە‬ ‫و یاسای نەوت و غاز و چەندین كێشەی دیكە‪،‬‬ ‫درێژەیان بەو ش��ەڕی كاتە داوە‪ .‬هۆكارێكی‬ ‫سەرەكیی دیكەی مانەوەی بارودۆخەكە بەئاڵۆزی‬ ‫و چارەسەرنەكردنی پرسە هەستیارەكانی‬ ‫كورد لەگەڵ بەغدا‪ ،‬دەگەڕێتەوە بۆ دڕدۆنگی‬ ‫و باوەڕ بەیەكتر نەبوونی حزبە سیاسییەكانی‬ ‫كوردستان‪ ،‬بەتایبەتی هەردوو حزبی دەسەاڵتدار‬ ‫(یەكێتی و پارتی) و شوێنەواری شەڕی ناوخۆ‬ ‫و بەرژەوەندیی تەسكی حزبایەتی و پاوانخوازی‬ ‫و وابەستەبوونی ه��ەر الیەنێك بە واڵتێكی‬ ‫هەرێمایەتییەوە و لەهەر هەموویشی ترسناكتر‬ ‫نەبوونی یەكێتی و ستراتیژییەكی نەتەوەیی‬ ‫كورد‪ ،‬هۆكارگەلێكی دیكەن بۆ ئاڵۆزی و دژواری‬ ‫دۆخەكە و بەردەوامبوونی قەیرانەكان‪.‬‬ ‫دەرچوون لەم بارودۆخە‪ ،‬تەنها بە یەكڕیزی و‬ ‫یەكوتاری و گەڕانەوە بۆ ڕای شەقامی كوردی و‬ ‫بەستنی كۆنگرەی ن��ەت��ەوەی��ی و داڕشتنی‬ ‫ستراتیژێكی نەتەوەیی تۆكمە و دوور لەكوێخایەتی‬ ‫و پ��اوان��خ��وازی و هەستی ناوچەگەرێتی و‬ ‫خوێندنەوەیەكی دروستی بارودۆخە ناوچەیی و‬ ‫جیهانییەكە و دەرچ��وون لەقۆزاخەی هەستی‬ ‫خۆبەكەمزانی و شەرمنێتی بڕیار بەدەستانی‬ ‫ب��اش��ووری كوردستان ل��ەرووب��ەڕووب��وون��ەوەی‬ ‫دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان كە ئەوەش‬ ‫بەم ئامرازە سیاسی و هزری كۆنەپەرستی و‬ ‫پاشاگەردانییە سیاسی و ئابووری و رۆشنبیرییەی‬ ‫لەباشووری كوردستاندا هەیە‪ ،‬زۆر ئەستەمە تا‬ ‫سااڵنێكی درێژتر بتوانین ل��ەو دوو چەمكە‬ ‫(دان��وس��ت��ان و ش��ەڕی ك��ات) س��ەرك��ەوت��ن و‬ ‫دەستكەوتی ستراتیژی و گرانبەها بەدەستبهێنین‪،‬‬ ‫بۆیە پێویستە ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی ئەو‬ ‫شكستانە شكستیان پێبهێنرێت و بە وردی‬ ‫خوێندنەوە بۆ ه��ەردوو هەلومەرجی خودی و‬ ‫بابەتی بكرێت و كۆسپ و لەمپەرەكان البدرێن و‬ ‫سیاسەتێكی واقعییانەی تۆكمە لەسەر بنەمای‬ ‫یەكێتیی نەتەوەیی بونیاد بنرێت و لەوێوە درێژە‬ ‫بە دانوستان و گفتوگۆكان بدرێت و لە شەڕی‬ ‫كاتیش لەگەڵ دوژمنان و داگیركەراندا سەركەوتن‬ ‫مسۆگەر بكرێت‪.‬‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪33‬‬

‫راپۆرت‬

‫جیـــهان سەرقاڵـــی رووماڵكردنـــــی ئاپۆئیـــــزمە‬

‫ئا‪ /‬رۆژ ئەحمەد‬ ‫ئەمڕۆ میدیاكانی جیهان سەرقاڵی رووماڵكردنی‬ ‫پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و گەریالكانی‬ ‫هێزی پاراستنی گەل (هەپەگە) و شەرڤانانی‬ ‫یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ن‪ .‬رۆژنامە‬ ‫و تەلەفزیۆن و مالپەرێكی جیهانی نەماوە ئەمڕۆ‬ ‫لەسەر ئەم هێزانە نەنوسێت و راپۆرت درووست‬ ‫نەكات و بەلگە فیلمێكی نەبێت لەئامادەكردندا‪،‬‬ ‫ئەمەش بۆ ئەو راستیە دەگەڕێتەوە كە ئەم‬ ‫هێزانە نمایشی باشترین فۆرمی بەرگریكردنیان‬ ‫كرد لەكورد و كوردستان و پێكهاتەكانی ناوچەكە‬ ‫لەكاتی بەرگرتن بەهێرشەكانی داعش و هێزە‬ ‫هاوشێوەكانیان‪ .‬ئەمەش وایكردووە میدیاكان بۆ‬ ‫هەوێن و راستینەی ئەم فۆرمە نموونەییە لەپاراستن‬ ‫لەگەلێكی نكولیكراو لەڕەوشێكی نالەباردا بگەڕێن‪،‬‬ ‫ئەو بەدواداچونەشیان دواجاربەرەو شرۆڤەكردنی‬ ‫سەرچاوە تیۆری و فەلسەفیەكانی عەبدوڵاڵ‬ ‫ئۆجاالن (ئاپۆ)ی بردوون‪.‬‬ ‫یەكێك لەو نووسەرانەی كە دوای كارەساتی‬ ‫كۆمەڵكوژی شەنگال هاتە كوردستان و رووماڵی‬ ‫رووداوەكانی كرد و لەراپۆرتەكانیدا دیدگایەكی‬ ‫نوێی بەدنیای دەرەوەی كوردستان بەخشی‬ ‫لەسەر كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان‪ ،‬نووسەری‬ ‫ئەمریكی بوو بەناوی "كریستینبان دێ توورون"‪،‬‬ ‫كە لەراپۆرتێكی شیكاری دوور و درێ��ژدا بۆ‬ ‫یەكەمجار نووسی‪":‬ئەو هێزە كوردییەی هاوەڵی‬ ‫ئەمریكایە و واشینگۆتن چەكی بۆ دەنێرێت ئێستا‬

‫بەناوی پارتی دیموكراتی كوردستان (پ‪.‬د‪.‬ك)‬ ‫سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان‬ ‫دەكات‪ ،‬ئەو هێزەیە كە ئێزدیەكانی خستە دەستی‬ ‫داعشەوە و بەتەنیا جێهێشتن و پاشەكشەی‬ ‫كرد بەبێ ئەوەی ئیزدیەكان ئاگادار بكاتەوە و‬ ‫بە كۆمەڵكوژی دان ‪ ...‬ئەو هێزەش كە بەرگری‬ ‫كرد لەئیزدییەكان یەكینەكانی پاراستنی گەل‬ ‫(یەپەگە) و هێزەكانی سەر بە پارتی كرێكارانی‬ ‫كوردستان"پەكەكە"‪" ،‬هەپەگە" بوون‪.‬‬ ‫لەدوای باڵوبوونەوەی ئەم بابەتە شۆك لەمیدیاكانی‬ ‫جیهاندا درووستبوو‪ .‬ئیتر بەسەدان نووسین و‬ ‫راپۆرت و بەلگە فیلم لەو رۆژەوە هاوشێوە بوونە‬ ‫مانشێتی میدیا جیهانیەكان و ئەو راستیەیان‬ ‫خستە روو كە ئەم هێزانە مەزنترین بەرگریان‬ ‫لەگەلی خۆیان ك��رد بەبێ هەبوونی هێزێكی‬ ‫دەرەك��ی‪ .‬تەنانەت بەو راگەیاندنانەشەوە كە‬ ‫سااڵنێكی زۆرە دژبەری پەكەكە و گەریال كاریان‬ ‫دەك��رد و بەسیستەماتیك لەسەر ڕەشكردنی‬ ‫هێزەكانی هەپەگە و لەم دواییانەدا لەسەر یەپەگە‬ ‫تاكالیەنانە رووماڵی بابەتەكانیان دەكرد‪ ،‬ئیتر‬ ‫دەرفەتێكیان نەما خۆیان لەراستییەكان البدەن؛‬ ‫چونكە راستیەكان خۆیان بۆ جیهان دوان‪.‬‬ ‫راستی رۆژەڤی ئەمڕۆی "هەپەگە" و "یەپەگە"‬ ‫و وەستانەوەی فەلسەفەی ئاپۆئیزمە لەبەرامبەر‬ ‫دیسپۆتیزم كە وایكردووە هەنوكە دیدێكی نوێ‬ ‫لەگۆرەپانی بیركردنەوەی واڵتانی رۆژئ��اوا و‬ ‫ئەوروپا بەگشتی لەسەر كورد و گەریال و پەكەكە‬ ‫و هێزەكانی گرێدراوی ئەم فەسلەفەیە درووست‬ ‫ببێت‪ ،‬هەرچەندە حكومەت و دەوڵەتەكانیان‬

‫لەسەر سیاسەتی نكوڵیكرنی راستیەكانیش‬ ‫بەردەوامن‪ .‬راستینەی ئەم رۆژەڤەیە وایكردووە كە‬ ‫چاودێرانی سیاسی و شارەزایانی بواری سیاسەتی‬ ‫دەرەوە بەئاشكرا رایبگەیەنن كە ئەوە "هەپەگە"‬ ‫و "یەپەگە" ب��وون داعشیان لەكۆنترۆلكردنی‬ ‫هەولێری پایتەختی هەرێمی باشووری كوردستان‬ ‫دوورخستەوە بەر لەوەی هێرشی ئاسمانی ئەمریكا‬ ‫بگاتە هەرێمەكە‪ .‬هەروەها‪ ،‬شوێنكەوتنی ئەم‬ ‫میدیاكارە بیانیانە بۆ دۆزینەوەی هەوێنی ئەم‬ ‫ئەزموونە‪ ،‬وایكرد ڕووناكیەكی ئێجگار مەزنی میدیا‬ ‫بخرێتە سەر سەرچاوە فەلسەفیەكانی ئەم فۆرمە‬ ‫لەبەرگریكردن و بەرخۆدانڤانی كە لەتێزە تیۆری و‬ ‫بیردۆزە فەلسەفیەكانی ئاپۆ سەرچاوەیان گرتووە‪.‬‬ ‫"برایان وێلیانی" نووسەر و رۆژنامەوانی بەریتانی‬ ‫لەدوایین راپ��ۆرت��ی خۆیدا دەڵێت‪":‬ئۆجاالن‬ ‫مێنتالیتیەكی نوێی بۆ ناوچەكە هێنا‪ ،‬زیهنیەتێك‬ ‫كە ئێستا بۆ سۆسیال ئیكۆلۆژی‪ ،‬دیموكراسی و‬ ‫خۆسەری لۆكالی و یەكسانی رەگەزی تێدەكۆشێت‬ ‫لەم ناوچەیەدا"‪.‬‬ ‫ناوبراو باس لەنەژادپەرستی سەرەتایی دەكات‬ ‫كە یەكێكە لەكێشە گەورەكانی خۆرهەاڵتی ناوین‬ ‫و جیاوازی ئاپۆ لەوەدا نیشان دەدات كە باسی‬ ‫لەرەخنەگرتن كردووە‪ ،‬لەهەمانكاتدا خۆی پێش‬ ‫هەموو كەس رەخنە كردووە‪ .‬بێگومان ئەمەش‬ ‫الیەنێكە كە بەرەفتاری سیاسیەكانی كوردستان‬ ‫و تەواوی خۆرهەاڵتی ناوین كارێكی زێدە نامۆیە‬ ‫بەوانەشەوە كە ئیدیعای دیموكراسی دەكەن‪ .‬لێ‬ ‫نووسەر دەنوسێت‪ ،‬ئاپۆ لەبنیاتنانی ئەو زەهنیەتە‬ ‫نوێیە رەخنە لەخۆگرتنی بەبنەما گرتووە و‬


‫راپۆرت‬

‫‪34‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫ئەو هێزە كوردییەی هاوەڵی‬ ‫ئەمریكایە و واشینگۆتن چەكی بۆ‬ ‫دەنێرێت ئێستا بەناوی پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردستان (پ‪.‬د‪.‬ك) سەرۆكایەتی‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات‪،‬‬ ‫ئەو هێزەیە كە ئێزدیەكانی خستە‬ ‫دەستی داعشەوە و بەتەنیا جێهێشتن و‬ ‫پاشەكشەی كرد بەبێ ئەوەی ئیزدیەكان‬ ‫ئاگادار بكاتەوە و بە كۆمەڵكوژی دان ‪ ...‬ئەو‬ ‫هێزەش كە بەرگری كرد لەئیزدییەكان‬ ‫یەكینەكانیپاراستنیگەل(یەپەگە)‬ ‫و هێزەكانی سەر بە پارتی كرێكارانی‬ ‫كوردستان"پەكەكە"‪"،‬هەپەگە"بوون‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫لەیەكێك لەپەرتوكەكانی مانیفێستۆدا خۆشی رەخنە دەكات و دەڵێت‪":‬ئەو‬ ‫نەتەوەپەرستییەی كە دەبوو لەبەرامبەری هەڵوێستمان هەبوایە هەمووانی‬ ‫نەخۆش خست"‪.‬‬ ‫"ئەیدریان واردی" رۆژنامەوانی ئینگلیز كە زیاتر لەسەر رووداوەكانی لوبنان‬ ‫و سوریا كار دەك��ات و چۆتە رۆژئ��اوای كوردستانیش‪ ،‬لەلێدوانێكیدا بۆ‬ ‫"رۆژی واڵت" وتی‪":‬یەپەگە و ژنانی یەپەژە باشترین فۆرمی بەرگریكردنیان‬ ‫نیشانداوە لەدژی داعش و هێزە هاوشێوەكانیان لە دوو ساڵی رابردوودا هاوكات‬ ‫سیستەمێكی سیاسی نوێش پێكهێنراوە كە نامۆیە بەناوچەكە و سوریاش‪.‬‬ ‫كاتێك دەچیتە ناوچە كوردیەكان لەباكوری رۆژهەاڵتی سوریا كە پێی دەڵێن‬ ‫رۆژئاوا‪ ،‬مرۆڤ هەست دەكات لەناوچەیەكە كە ئەمە نە سوریایە و نە سەر‬ ‫بەخۆرهەاڵتی ناوینی شەڕئامێزە؛ چونكە كورد و پێكهاتەكانی دیكە دەبینێت‬ ‫بێكێشە كاری خۆیان بەرێوە دەبەن لەدژوارترین ناوچەیەكی جیهان بەرگری‬ ‫دەكەن و دژی وێرانكاری تایفەگەری خوێناوی پێكەوەژیان و دیموكراسیان‬ ‫وەك نرخی كۆمەاڵیەتی خۆیان بڵند راگرتووە"‪.‬‬ ‫باسی لەوەش كرد كە ئەویش سەرسام بووە بەم ئەزموونە و وتی‪":‬لە بینینی‬ ‫ئەو پێكەوەژیان و پێكەوە بەرگرییەی هەموو پێكهاتەكان دەیكەن و كورد‬ ‫سەركێشی دەكات لەرۆژئاوای كوردستان سەرسام بووم‪ .‬لەهەركەس دەپرسیت‬ ‫لەسەر ئەم ئەزموونە پێت دەڵێن ئەمە فەلسەفەی ئۆجاالنە ئێمە پراكتیكی‬ ‫دەكەین‪ ،‬میدیكانی جیهانیش ئێستا كەوتونەتە ئەو شرۆڤەكردنەی تیۆریەكانی‬ ‫ئۆجاالن؛ چونكە سەرسامن ئەم هێزانە توانیان سنووری سوریاش ببڕن و بێن‬ ‫لەناوچە كوردیەكانی ئێراقیش پاراستن بكەن لەگەلی كورد و ئیزدیەكانیان‬ ‫پاراست و هێرشەكانی داعشیان بەرپێگرت زۆر بە كاریگەرانە"‪.‬‬ ‫وتیشی‪":‬من لەشەنگاڵ بووم هەفتەیەك دوای رووداوەكان هەموو میدیاكانی‬ ‫جیهان بینیان كە تەنیا گەریالكانی "هەپەگە"ی "پەكەكە" و هێزەكانی‬ ‫"یەپەگە"ی رۆژئاوا لەوێ بوون و بەرگریان دەكرد‪ .‬بۆ هەموو میدیكانی جیهان‬ ‫گران بوو تێبگەن كە ئەم هێزانە چین و چۆن توانیویانە بێن لێرە بەوشێوەیە‬ ‫بەرگری بكەن لەئێزدیەكان‪ .‬بۆ تیگەشتن لەمەش دەبوو هەموو بچن پێش‬ ‫نووسینی راپۆرتەكانیان چاوێك بخشێنن بەنوسینەكانی ئۆجاالندا تاوەكو‬ ‫شتێك لەم شێوازی بەرگریكردن و فیداكاریە تێبگەن‪ ،‬كە پێشتر لەناوچەكە‬ ‫نەیانبینیوە یان بە هەند وەریان نەگرتبوو یان بە ئەنقەست میدیاكانیان‬ ‫وەالیان نابوو یان هەر بەبیریان نەدەهات "هەپەگە و یەپەگە" بەو خێراییە‬ ‫گیانبازانە بگەنە شەنگال بەر لەهەر هێزێكی دیكە"‪.‬‬ ‫گۆڤاری ناوداری "فۆرین پۆلسی" ئەمریكیش كە هەتا وەكو بەر لەرووداوەكانی‬ ‫شەنگال دژ بە دۆزی پەكەكە و بیرۆكەكانی سەرۆك ئاپۆ رووماڵی رووداوەكانی‬ ‫دۆزی كوردی دەكرد‪ ،‬لەدوای ئەو بەرخۆدانە بێوێنەیەی شەنگال ئاشكرا ئەویش‬ ‫پێگەی خۆی گۆری و نەیتوانی چاو لەو ڕاستییانە بگرێت‪ .‬ئەم گۆڤارە لەڕێگای‬ ‫رۆژنامەنوسەكانیەوە دۆكۆمێنتی یەپەگە و هاوكات ئەو شەرڤانە ئێزدیانەی‬ ‫كردووە كە خۆیان لەهێزەكانی بەرخۆدانی شەنگال ڕێكخستووە و لەالیەن‬ ‫گەریالكانی هەپەگە و شەرڤانانی یەپەگە پەروەردە كراون بۆ بەرگریكردن‬ ‫لەخۆیان‪ .‬ئەوەی كە بۆ ئەم گۆڤارە سەرنجراكێش بووە لەسەر شەنگاڵ‬ ‫ئەوەیە‪ :‬هێزی چەكدارەكانی پارتی"پ‪.‬د‪.‬ك" خاوەنی پێگەی سیاسی بەهێز‬ ‫بوون لەشەنگاڵ كە چی نەك هەر ئێزدیەكانیان بێ پاراستن بەجێهێشت‪،‬‬ ‫لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ئامادە نەبوون ڕێكخستنی ئەو گەنجە ئێزدیانە بكەن‬ ‫تاوەكو بتوانن بەرگری لەخۆیان و خاك و رامانیان بكەن یان چەكیان پێبدەن‪.‬‬ ‫لەبەرامبەردا‪ ،‬هێزەكانی هەپەگە و یەپەگە بە پێچەوانەوە‪ ،‬ئەو گەنجانەی كە‬ ‫خوازیاری بەرگریكردن بوون لەریزەكانی خۆیاندا ڕێكیانخستن و پەروەردەی‬ ‫پێویستیان پێدان بۆ ئەو شێوازە بەرگریە سەركەوتووەی كە ئەم هێزانە لە‬ ‫فەلسەفەكەی ئاپۆوە فێری بوون و لەتێكشكاندنی داعش بەئەنجامیان گەیاند‬ ‫لەكاتی پاراستن لەگەلی خۆیان‪.‬‬ ‫گۆڤارەكە لەسەر شەرڤانە ئیزدیەكانی بەرخۆدانی شەنگال كە بوونەتە گەریال و‬ ‫یەپەگە دەڵێت‪":‬دوای ئەوەی كە بینیویانە تەنیا ئەو هێزانەی گەریال و یەپەگە‬ ‫بەرگریان لێكردوون و ماڵباتیان ڕزگاركردوون یەكسەر ئەم شەرڤانە ئێزدییانە‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫چونەتە ناویان و ئێستا بەرگری لەخۆیان و خاكیان دەكەن و توانیویانە داعش‬ ‫باش لەگوند و شوینە پیرۆزیەكانیان بە یارمەتی گەریالكان و شەرڤانانی‬ ‫یەپەگە دوور بخەنەوە لە گەرمەی ئەم ڕەوشە ئاڵۆزەدا‪ ،‬ئەمە بەبێ پاڵپشتی‬ ‫هیچ الیەنێكی دەرەكی تەنیا ئەوەیە گەریالكان پەروەردەی خێرایان كردوون‬ ‫لەو ڕەوشەدا"‪.‬‬ ‫گۆڤارەكە زیاتریش دێتە سەر باسی فەلسەفەكانی پشتی ئەم جۆرە پاراستنە‬ ‫سەركەوتووە كە لەتێزە فەلسەفیەكانی ئاپۆ بە"بەرگری رەوا‪ ،‬یان پاراستنی‬ ‫رەوا" ناو دەبرێت و ئینجا دەڵێت‪":‬ئەم شەرڤانەنە باس لەوە دەكەن كە‬ ‫دەتوانن بەرگری بكەن لەخۆیان و دژی داعش دەجەنگن بەهەموو هێز و‬ ‫توانایانەوە؛ چونكە رۆح و رامانی ئاپۆیان پێیە"‪.‬‬ ‫چاالكوانی مافەكانی مرۆڤ لە واڵتی بەریتانیا‪" ،‬سكۆت ساڤیژ"‪ ،‬كە پێشتر‬ ‫لەكەمپینەكانی ئازادی بۆ ئۆجاالن وەك مافخوازێك كاری كردووە لە لەندەنی‬ ‫پایتەختی ئەو واڵتە‪ ،‬لەسەر ئەم رۆشناییەی ئەمڕۆی میدیای جیهانی لەسەر‬ ‫عەبدوڵاڵ ئۆجاالن دوای بەرگری و بەرخۆدانی شەنگال‪ ،‬لەلێدوانێكیدا بۆ "رۆژی‬ ‫واڵت" وتی‪":‬ئاخر زۆر جێگەی سەرسامیە هێزێك كە خۆی لەگەڵ دەوڵەتێكی‬ ‫دیكە و لەگەل تیرۆریستان لەجەنگدایە بتوانێت بێتە واڵتێكی دیكە و‬ ‫لەماوەی"‪"24‬كاتژمێردا بە خوێنی شەرڤانەكانی خۆی"‪"40‬هەزار هاواڵتی ئێزدی‬ ‫ئاوارە لەمردن ڕزگار بكەن‪ .‬وەك رۆژنامەی گاردیەن باسی كرد لەمانشێتێكیدا‬ ‫لەسەر ڕزگاركردنی ئیزدیەكانی شەنگاڵ لەسەر دەستی شەرڤانانی یەپەگە‪ ،‬كە‬ ‫لەباشووری كوردستانەوە بردیانن بۆ رۆژئاوای كوردستان‪ .‬بۆیە بەدواداچوون بۆ‬ ‫رۆحی ئەم جۆرە لەگیانفیدایی و ئەم فەلسەفەی خۆپاراستن و خەڵك پاراستنە‬ ‫دەمانباتەوە سەر فەلسەفەكەی ئۆجاالن و دواجار هەموو میدیاكانیش كەوتنە‬ ‫شرۆڤەی بەشێك لەمانفێستۆی ئۆجاالن و پرۆژەی خۆسەری دیموكراتی؛‬ ‫چونكە بەبێ هەبوونی تێگەشتنی سەرەتایی لەم فەلسەفەیە مەحاڵ بوو‬ ‫لەڕەوشەكە و لەو شێوازە لەپاراستنی گەلێك بە هێزی خۆیان تێبگەن"‪.‬‬ ‫سەرباری ئەم دۆكومێنتە جیهانییەی بەرخۆدان و بەرگریەكانی هێزەكانی‬ ‫هەپەگە و یەپەگە لەشەنگاڵ و باشووری كوردستان‪ ،‬هێشتا چەند الیەنێكی‬ ‫دەسەاڵتخواز هەن لەباشووری كوردستاندا كە ئەم راستیانە دەخوازن وەال بنێن‬ ‫و لەپێگەی هەواڵەكانی خۆیانەوە دژایەتی ئەم راستیانە بەئامانج دەگرن و‬ ‫دەیانەوێت مێژوو بەچەواشەكاری بنوسنەوە‪ ،‬تەنیاوتەنیا لەپێناوی بەرژەوەندی‬ ‫تەسكی حزبی خۆیاندا‪ .‬لێ‪ ،‬ئەوەتا میدیاكانی جیهان ئێستا گەواهی بۆ‬ ‫راستیەكان دەدەن‪.‬‬ ‫راپۆرتی ڤیدۆیی پێگەی هەوالی"ڤایس"‪ ،‬كە بە ستایلی "گۆنزۆ" ژۆرنالیزمی‬ ‫خۆی بەرەكانی شەڕی دژی داعشی لەكەركوك و داقوق و جەلەوال رووماڵ‬ ‫ك��ردووە‪ ،‬لەبەردەم كامێرادا رۆژنامەوانەكەی لەپاڵ گەریالكانی هەپەگەدا‬ ‫دەڵێت‪":‬ئەم ناوچانە ئێستا لەبەرامبەر هێرشی داعش لەالیەن ئەم هێزانەی‬ ‫گەریالوە پارێزگاریان لێدەكرێت شانبەشانی پێشمەرگە‪ .‬زۆرێك لەم هێزانەی‬ ‫گەریال كە لەدەرەوەی شارەكانەوە هاتوون بۆ ئێرە ئێستا لەڕیزی پێشەوەی‬ ‫بەرەكانی جەنگن و پاراستنی ئەم ناوچانە دەكەن و ئامادەن هەردەم لەدژی‬ ‫داعش بجەنگن‪ ،‬لەسەروو هەموویانەوە دەخ��وازن كەركوك بپارێزن‪ .‬لێرە‬ ‫گەریال لەریزی پێشەوەی هەموو بەرەكان دەبینرێن و هێڵی پاراستنی ناوچە‬ ‫كوردیەكانیان بەرامبەر داعش تەنیوە"‪.‬‬ ‫ئەمڕۆ كە هەموو جیهان سەرقاڵی رووماڵكردنی شەرڤانانی ئاپۆچی و‬ ‫فەلسەفەی ئاپۆیزمە لەناوچەكەدا‪ ،‬خۆی لەخۆیدا ئەمە وەاڵمێكی راستەوخۆیە‬ ‫و دەنگێكە بە ئاستی جیهان بۆ هەموو ئەوانەی چەواشەكاری بەبنەما دەگرن‬ ‫و چەندها ساڵە دژ بە گەلی كورد راستیەكان دەشێوێنن‪ .‬ئەوەی كە لەسەر‬ ‫هەپەگە و یەپەگە و فەلسەفەی خۆسەری ئاپۆ نووسراون بەدرێژایی ئەم مانگە‬ ‫لەمیدیا جیهانیەكاندا‪ ،‬لەالیەكی ترەوە دووپاتكردنەوەی ئەو راستیەیە كە‬ ‫ئەگەر هێز و رامانێك هەبێت لەبەرامبەر زیهنیەتی داعش بەرگری زێدە‬ ‫بەكاریگەرانە ئەنجام بدات و لەرووی سایكۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی و كەلتووری‬ ‫و سیاسی و سەربازیەوە توانای پاراستنی ناوچە كوردستانیەكان و دیرۆكی‬ ‫دێرینی ئەم گەلە بندەستەی هەیە‪ ،‬تێزەكانی فەلسەفەی خۆسەری دیموكراتی‬ ‫و پارێزوانانی ئەم دۆزەن‪.‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪35‬‬

‫راپۆرت‬

‫ئەگەر هێز و رامانێك هەبێت لەبەرامبەر‬ ‫زیهنیەتی داعش بەرگری زێدە بەكاریگەرانە‬ ‫ئەنجام بدات و لەرووی سایكۆلۆژی و‬ ‫سۆسیۆلۆژی و كەلتووری و سیاسی و‬ ‫سەربازیەوە توانای پاراستنی ناوچە‬ ‫كوردستانیەكان و دیرۆكی دێرینی ئەم گەلە‬ ‫بندەستەیهەیە‪،‬تێزەكانیفەلسەفەی‬ ‫خۆسەری دیموكراتی و پارێزوانانی ئەم‬ ‫دۆزەن‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئەمڕۆ كە هەموو جیهان سەرقاڵی‬ ‫رووماڵكردنی شەرڤانانی ئاپۆچی و‬ ‫فەلسەفەی ئاپۆیزمە لەناوچەكەدا‪ ،‬خۆی‬ ‫لەخۆیدا ئەمە وەاڵمێكی راستەوخۆیە‬ ‫و دەنگێكە بە ئاستی جیهان بۆ هەموو‬ ‫ئەوانەی چەواشەكاری بەبنەما دەگرن و‬ ‫چەندها ساڵە دژ بە گەلی كورد راستیەكان‬ ‫دەشێوێنن‬


‫گەنجان‬

‫‪36‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫الڤین نورەدین؛‬

‫سیاسەتی بەپەموو سەربڕین لەسەرگەنجانی كەركوك بەرێوە دەچێ‬ ‫بڕوا نەوزاد؛‬

‫دەسەاڵتی كوردی كەشی پێشخستنی ئاستی رۆشنبیری بۆ گەنجان نەخولقاندووە‬ ‫گەنجانی ش���اری ك��ەرك��وك ئاستی‬ ‫ڕۆشنبیری و بەرپرسیاری كۆمەاڵیەتی‬ ‫گەنجان لەشارەكەیان بە الواز دەبینن‬ ‫و دەڵێن لێرە گەنجی ڕۆشەنبیر و ئازاد‬ ‫پشتگیری ل��ێ ناكریـَت و گرنگی پێ‬ ‫نادەن‪ ،‬سەرەڕای ئەمەش زۆر جار و لەژێر‬ ‫فشاری دەسەاڵتی حیزبی و حكومەتیدان‪،‬‬ ‫چونكە دەس��ەاڵت ترسی ل��ەو گەنجانە‬ ‫هەیە و بەرزبوونەوەی ئاستی زانیاری و‬ ‫ئاگابوونەوەی كۆمەڵگا بە مەترسی بۆ‬ ‫سەر بەرژەوەندییەكانی خۆیان دەبیننن‪.‬‬ ‫ل��ەم ڕووەوە چەند گەنجێكی شارەكە‬ ‫بەمشێوەیە بۆ گۆڤاری ڕۆژی والت دوان‪.‬‬

‫ئا‪ /‬حسین سەباح‬ ‫"تەنیا عەبدول سەبوور"‪ ،‬قوتابی ئامەدەیی‬ ‫لەشاری كەركوكەو وەها باس لەرەهەند و هۆكارە‬ ‫جیاوازەكانی ئەم بابەتە دەكات و دەڵێت‪":‬بەڕای‬ ‫من ئاستی رۆشنبیری لەناو گەنجانی كەركوك‬ ‫زۆر لەخوارەوەیە‪ ،‬ئەمەش چەندین هۆكاری‬ ‫هەیەی كە ئەتوانم ئ��ام��اژە بەچەن خاڵێك‬ ‫بكەم‪ .‬یەكەم‪ :‬سیستەمی سەقەتی پەروەردە و‬ ‫قوتابخانەكانن‪ .‬لەراستیدا یەكێك لەو مژارانەی‬ ‫كە هەركۆمەڵگا و سیستەمێكی رێوەبەری گرنگی‬ ‫زۆری پێدەدات و زیاترین سەرمایەگوزاری لەسەر‬ ‫دەكات مژاری پەروەردە و راهێنانە‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫دابینكردنی پێداویستی و بەستێنێكی باشە‬ ‫بۆ پ��ەروەردەی مندااڵن و گەنجانی كۆمەڵگا‪،‬‬ ‫تاكو بگەن بەئاستێك لەزانست و هێز كە لەدوا‬ ‫رۆژدا كۆمەڵگاكەیان بەڕێوە ببن و توانای‬ ‫چارەسەری كێشە و گرفتەكانیان هەبێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەداخەوە لەكۆمەڵگای ئێمەدا بەهۆی گرنگی‬ ‫نەدانی پێویست بەم مژارە و لەالیەكی دیكەوە‬ ‫زاڵبوونی زهنییەتێكی دەسەاڵتخوازی بەسەر‬ ‫سیستەمی پەروەردە و قوتابخانەكاندا‪ ،‬بەشێكی‬ ‫زۆر لەمندااڵن و گەنجانی ئێمە ئەو دەرفەت و‬ ‫ئیمكانەیان لێ زەوت دەكرێت‪ .‬ئەمەش بۆتە‬ ‫هۆی ئەوەی كە سیستەمی پەروەردە بەگشتی و‬ ‫قوتابخانەكان بەتایبەتی نەتوانن ئەرك و رۆڵی‬ ‫راستەقینەی خۆیان پێكبێنن‪ .‬هەر بۆیە شاهیدی‬ ‫ئەوەین كە ئاستی حەساسییەت و بەرپرسیاریەتی‬ ‫گەنجان لەمەڕ داهاتووی كۆمەڵگا و كێشە و‬ ‫گرفتەكانی دابەزیوە‪ .‬لەالیەكی دیكەوە بە‬

‫هۆی پەرەسەندنی زهنییەتی دەسەاڵتخوازی‬ ‫و لەبەرچاونەگرتنی بەرژەوندییە گشتیەكانی‬ ‫كۆمەڵگا‪ ،‬شاهیدی ئەوەین كە لەئێستادا زۆرێك‬ ‫لەگەنجانی ئەم شارەی ئێمە ئامانجیان لەچوون‬ ‫بۆ ناوەندەكانی پەروەردە و درێژەدان بەخۆێندن‪،‬‬ ‫بەدەستهێنانی بڕوانامەیەكە بۆ ئەوەی كە بتوانن‬ ‫كارێك پەیدا بكەن و لەالیەن ئابووریەوە ژیانی‬ ‫خۆیان پێشبخەن‪.‬‬ ‫تەنیا دەڵێت‪":‬لەنێو كۆمەڵگای ئێمەدا ئەگەر‬ ‫گەنجێك هەوڵبدات و ئاستی زانیاری و تێگەیشتنی‬ ‫خۆی پێشبخات بۆ ئەوەی وەك مرۆڤێكی ئازاد‬ ‫و خ��اوەن بەرپرسیارەتی ژی��ان بكات‪ ،‬لەزۆر‬ ‫الیەنەوە كێشە و گرفتی بۆ دروستدەكرێت و‬ ‫رووبەڕووی زەخت و گوشارە دەبێتەوە‪ .‬لەبەر‬ ‫ئەوەی كە زهنییەتی دەسەاڵتخوازی و سیستەمی‬ ‫بەڕێوەبەری لەكۆمەڵگای ئێمەدا‪ ،‬بوونی گەنج و‬ ‫تاكێكی ئازاد و رۆشنبیر لەبەرژەوەندی خۆیدا‬ ‫نابینێت و هەموو هەوڵی ئەوەیە كە گەنجان‬ ‫لەبیر و روانگەی ئازاد دوور بخەنەوە تاكو بتوانن‬ ‫بەراحتی گرێدراو و وابەستەی پارت و الیەنێكی‬ ‫سیاسی دەسەاڵتپارێزیان بكەن‪.‬‬ ‫ن��اوب��راو ل���ەدرێ���ژەدا ئاخاوتنەكانیدا وەه��ا‬ ‫دەڵ��ێ‪":‬س��ەرەڕای ئەم كێشە و گرفتانەش كە‬ ‫لەسیستەمی پەروەردەی ئێمەدا هەیە‪ ،‬كەسانێكی‬ ‫رۆشنبیر و باشمان هەیە كە خۆیان پەروەردە‬ ‫كردوە و ئاستێكی تێگەیشتنیان هەیە‪ .‬بەداخەوە‬ ‫لەالیەن دەس��ەاڵت و حكومەتەوە پشتگیری‬ ‫ناكرێن و بایەخ بە ڕاوبۆچوونەكانیان نادرێت‪،‬‬ ‫تەنانەت جاری وا هەیە رووبەڕووی ئاستەنگی‬ ‫و گوشار دەبەنەوە؛ چونكە ئەوان كەسانێكی‬ ‫ئازادن و لەهەوڵی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی‬ ‫كۆمەڵگادان‪.‬‬ ‫تەنیا باسی رۆڵ و پێگەی گەنجان لەكۆمەڵگا‬ ‫دەكات و وەها درێژە بە قسەكانی دەدات‪":‬لەهەر‬ ‫كۆمەڵگایەكی ئازاد و پێشكەوتوودا‪ ،‬گەنجان‬ ‫هێزی هەرە ئەكتیڤ و خولقێنەرن و بەردەوام‬ ‫وەك پێشەنگی گۆڕانكاری و هێزی دینامیكی‬ ‫كۆمەڵگا خاوەنی پێگە و ئیمكانن‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە‬ ‫لەم كۆمەڵگایەی ئێمەدا ب���ەردەوام گەنجان‬ ‫سەركوت دەكرێن و گرنگی بە راوبۆچوونیان‬ ‫نادرێت‪ .‬ئەمانە و چەندین هۆكاری دیكەش‪،‬‬ ‫بوونەتە هۆی ئەوەی كە ئاستی رۆشنبیری و‬ ‫بەرپرسیاری كۆمەاڵیەتی لەناو گەنجانی ئێمەدا‬ ‫دابەزێت و گەنجانی ئێمە یان روو لەواڵتانی‬

‫رۆژئ��اوای��ی بكەن یان ب��ەردەوام سەرقاڵی‬ ‫شتی الوەكی و مادیات بن‪ .‬بێگومان ئەمەش‬ ‫دوا رۆژی كۆمەڵگا زیاتر دەخاتە مەترسیەوە‪.‬‬ ‫هیوادارم كە گەنجانی ئێمە بەخۆیاندا بێنەوە و‬ ‫بەپەروەردەكردنی خۆیان‪ ،‬ببنە خاوەن هێز و‬ ‫توانایەكی وەها كە كەس نەتوانێت مامەڵە بە‬ ‫دوارۆژیانەوە بكات‪ .‬پێویستە ئەوە باش بزانین‬ ‫كە ئەگەر ویست و ئیرادەی ئێمە بۆ گوڕانكاری‬ ‫و پێشكەوتن هەبێت‪ ،‬بێگومان بە یەكگرتوویی‬ ‫و پێداگری لەسەر ئامانجەكانمان دەتوانین‬ ‫كۆمەڵگایەكی ئازاد و بەئاگا بونیاد بنێین‪.‬‬ ‫"بڕوا ن��ەوزاد"‪ ،‬گەنجێكی تری شارەكەیە و‬ ‫ل��ەم��رووەوە دەڵێت‪":‬ئێمە وەك گەلی كورد‬ ‫چەندها ساڵە لەدۆخێكی تایبەتدا دەژی��ن‬ ‫و دەرگاكانی پێشەكەوتن و پ��ەروەردەم��ان‬ ‫لێداخراوە‪ ،‬تەنانەت لەزۆر شوێنی كوردستاندا‬ ‫خوێندنی زمانی كوردی قەدەغەیە‪ ،‬تەنیا ئەوە‬ ‫نەبێت كە چەند ساڵێكە لەباشوری كوردستان‬ ‫دەرفەت و ئیمكان هاتووەتە ئاراوە و تا رادەیەك‬ ‫پێشكەوتن دروستبووە‪.‬‬ ‫بێگومان ب��ەرزب��وون��ەوەی ئاستی زان��ی��اری و‬ ‫تێگەیشتنی تاكی ناو كۆمەڵگا گرێدراوی دۆخی‬ ‫گشتییە و تاك و كۆمەڵگا پێكەوە دەتوانن بگەن‬ ‫بەئازاردی و لەپلەكانی(قادرمە) پێشكەوتن‬ ‫سەربكەون‪ .‬بەداخەوە كۆمەڵگای كوردستانیش‬ ‫لەهەر چواربەشەكەی بەردەوام لەژێر داگیركاری‬ ‫و ستەمی ناحەزان و دوژمنانی كورد وەك‪،‬‬ ‫رژێمی ئێران‪ ،‬بەعس‪ ،‬تورك و ئەوانیتردا بووە‪.‬‬ ‫ڕاستە لەباشوری نیشتیمان بەعس نەماوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەر زوو كەسانی ترمان لێ پەیدا بوو كە بوون‬ ‫بە ئاستەنگ لەبەر ئاگابوونەوە و هۆشیاری‬ ‫كۆمەڵگا‪ .‬لەالیەكی دیكەشەوە دەسەاڵتی كوردی‬ ‫نەیتوانیوە دۆخێك دروستبكات كە گەنج تێیدا‬ ‫خۆی پێشبخات و بگات بەئاستێك لەزانیاری‬ ‫و ڕۆشنبیری كە وەاڵم����دەرەوەی داهاتووی‬ ‫كۆمەڵگاكەمان بێت‪.‬‬ ‫بڕوا دەڵێت‪":‬بنەماڵەكانمان هەر تەقەالیەك‬ ‫بەلەناوچوون و مەترسی دەزان��ن‪ ،‬ئەوەش بۆ‬ ‫ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەزموون و بەسەرهاتی‬ ‫تاڵی سەردەمی رژێمی (بەعس)یان بینیوە‬ ‫و ترسێك لەدەرونیان م��اوەت��ەوە‪ .‬بەڕاستی‬ ‫تواناشیان نییە كە جارێكیتر ڕووبەڕووی ترس‬ ‫و دڵەڕاوكێ ببنەوە‪ .‬ئەو دەسەاڵتدارانەی كە‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دژی كورد وەستاونەتەوە‪ ،‬هەموو هەنگاویك بۆ‬ ‫بەرزبوونەوەی ئاستی ڕوشنبیری لەناو گەنجانی‬ ‫كورددا بە هەڕەشەیەك دەزانن بۆسەر دەسەاڵت‬ ‫و بەرژەوەندیكانیان‪ ،‬بەاڵم نابێت هەرگیز خۆمان‬ ‫لەیادمان بچێت كە كلیلی ڕزگاركردنی گەلی‬ ‫ك��ورد‪ ،‬ڕۆشنبیری و ئاگابوونەوەی تاكەكانە‬ ‫بەگەنج و پیر و منداڵەوە‪.‬‬ ‫بڕوا سەبارەت بە دۆخی گەنجانی كەركوكیش‬ ‫دەڵێ‪":‬گەنج لەكەركوكدا پێویستیەكی زۆری‬ ‫بە كتیبخانەیە‪ ،‬پێویستە چەند كتێبخانەیەك‬ ‫بكرێتەوە و لەژێر دەسەاڵتی هیچ حیزبێكدا‬ ‫نەبێت؛ چۆنكە بەحیزبی كردنی كتێبخانە و‬ ‫دانانی كتێب بە ئ���ارەزوی حیزب‪ ،‬سیفەتی‬ ‫جوانی كتێبخانە تیكدەدات‪ .‬لەالیەكیترەوە‬ ‫گەنج پێویستی بە چەند سەنتەرێكی وەرزشی و‬ ‫هونەرییە بۆ دوركەوتنەوەیان لەكاری ناشیرین و‬ ‫نادروست‪ .‬پێویستە ئەو سەنتەرانە بە خۆراییبێت‬ ‫یان نرخێكی گونجاوی هەبێت‪ ،‬بۆ ئەوەی گەنج‬ ‫بتوانێت سەردانی بكات و سوودی لێوەرگرێت‪.‬‬ ‫هەروەها پێویستە وەزارەتی پەروەردە گرنگی‬ ‫بە گەنج و قوتابی بدات و هەوڵی بەرزبونەوەی‬ ‫ئاستی زانیاری گەنجان بدات‪ .‬ئەوەش لەڕێگای‬ ‫دابینكردنی پێداویستیەكانی پەروەردەیەكی‬ ‫باش و دروست لەقوتابخانەكان و تەبعەن بە‬ ‫هاوكاری و یارمەتی بنەماڵەكان سەردەگرێت‪.‬‬ ‫لەبەر ئ��ەوەی كە بنەماڵە كاریگەری زۆری‬ ‫لەسەر چۆنیەتی پەروەردەبوونی گەنجان هەیە‪.‬‬ ‫پێویستە بنەماڵەكان هاوكار و یارمەتیدەر بن و‬ ‫نەبنە ڕێگر لەبەردەم گەنجان‪.‬‬ ‫ناوبراو لەكۆتاییدا قسەكانیدا دەڵێت‪":‬دەمەوێت‬ ‫ئەوە دووبارە بكەمەوە كە كلیلی رزگاركردنی‬ ‫گەلی كورد بەرزبوونەوەی زانیاری و ئاستی‬ ‫ڕۆشنبیری تاكەكانیەتی بەشێوەیەكی دروست‪.‬‬ ‫هەروەها ئەمەوێت ئەوەش بە دەسەاڵتدارانی‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫كەركوك بڵێم كە دروستكردنی كتێبخانەیەك زۆر‬ ‫گرنگترە لەدروستكردنی شەقامێك كە ئۆتومبێل‬ ‫تێیدا هاتوچۆ بكات‪.‬‬ ‫"فریاد كاكەیی"‪ ،‬قوتابی كۆلێژی زانستە‬ ‫ڕامیاریەكان لەشاری كەركوكە و لەو باوەڕەدایە‬ ‫كە الوازی ئاستی ڕۆشنبیری دەگەرێتەوە بۆ‬ ‫چۆنێتی پەروەردەكردن لەناو بنەماڵەكان كە‬ ‫شێوازیكی زۆر كۆن‪ ،‬تەسك و تەقلیدی بە كار‬ ‫دەهێنن و لەسەر ئەو بنەمایانە مامەڵە لەگەڵ‬ ‫گەنج دەكرێت‪.‬‬ ‫فریاد كاكەیی دەڵێت‪":‬جگە لەوەش گەنجان بۆ‬ ‫خۆشیان هەوڵ نادەن بۆ بەدەستهینانی زانست و‬ ‫ڕۆشنبیری‪ .‬بۆ نمونە كەم گەنج هەیە كتێبخانەی‬ ‫هەبێت لەماڵەوە و بخوینێتەوە‪ .‬سەیردەكەین‬ ‫هەموویان سەرقاڵی فەیسبووك و ئەنتەرنێت‬ ‫و تەكنەلۆژیان‪ .‬هەرچەندە تەكەنەلۆژیا هەتا‬ ‫رادەی��ەك زۆر باشە‪ ،‬ب��ەاڵم ئەگەر م��ڕوڤ بە‬ ‫جوانی و دروستی بە ك��اری نەهێنێت جگە‬ ‫لەكات كوشتن هیچی تر بەدەست ناهێنێت‪ .‬لێرە‬ ‫زۆربەی زۆری گەنجانمان یان خەریكی ئیش و‬ ‫كارن یان لەكافتریا و سەر كۆالنن ‪ ...‬دواتر‬ ‫ڕوودەكەنە الی كاری دڕندەیی و تلیاك و زۆر‬ ‫شتی خەراپ‪ .‬ئەمەش تا ئاستێك دەگەڕێتەوە‬ ‫بۆ نەبوونی سەنتەرێكی باش و پێویست تاكو‬ ‫گەنجان هۆشیار بكاتەوە و ببنە خاوەن زانست‬ ‫و مەعریفەت‪ ،‬وەك بنكەیەكی ڕۆشنبیری یان‬ ‫سەنتەری هونەری ی��ان ن��وس��ەران كە تێیدا‬ ‫بەهرەكانیان پەرە پێبدەن‪.‬‬ ‫فریاد دەڵێ لەكەركوك زۆر ڕۆژنامە و گۆڤار‬ ‫هەیە كە سوودیكی زۆریان هەیە‪ ،‬بەاڵم زۆربەی‬ ‫گەنجەكانمان بێئاگان و تەنانەت هەر نازانن‬ ‫چی هەیە و چی ڕوودەدات ل��ەدەور و پشتی‬ ‫خۆیان‪ .‬ئەمەش وەك وتم هۆكاری ئەوەیە كە‬

‫‪37‬‬

‫گەنجان‬

‫كۆمەڵگاكەمان گرێدراوی دابونەریتێكی كۆن و‬ ‫خەراپە‪ .‬بەداخەوە دەسەاڵت و حیزبەكان بە‬ ‫فكرێكی تەسكەوە دەڕواننە كۆمەلگا‪ .‬قەبوڵ‬ ‫نەكردنی ڕەخنە و ڕای بەرامبەر و دروستكردنی‬ ‫فشار و زەب��ر‪ ،‬بۆتە هۆكاری ئ��ەوەی گەنجان‬ ‫روو بكەنە درۆ و كاری توندوتیژی‪ .‬سەیركەن‬ ‫ژم��ارەی��ەك لەگەنجەكان ڕووی��ان كردۆتە ناو‬ ‫ڕێكخراوە توندڕەو تیرۆریستیەكانەوە‪.‬‬ ‫فریاد لە درێژەی ئاخاوتنەكانیدا دەڵێت‪":‬بەداخەوە‬ ‫ئێمە دایمە چاومان لەكەسانی تر و فەلسەفەی‬ ‫كەسانێكی دیكەیە كە دەڵێنەوە‪ ،‬بێ ئەوەی‬ ‫بزانین باشە یان نا‪ ،‬بەردەوام چاوەڕێ دەكەین‬ ‫كەسیك بێت و ڕێگاكەمان بۆ ڕوناك بكاتەوە‪.‬‬ ‫راستە پێویستە ئێمە گوێ لەهەموو كەسێ‬ ‫بگرین‪ ،‬بەاڵم نە بەشێوەیەك كە بمانتوێنێتەوە‬ ‫و هیچ هەوڵدان و بیر كردنەوەیەكمان نەبێت؛‬ ‫چونكە ئەگەر هەر دانیشین و ئەوەی بمانەوێ‬ ‫بومان ئامادە بكرێت‪ ،‬هەرگیز نایبینین‪ .‬هەروەها‬ ‫نمونەی (گیڤارا) هەیە كە بە شۆرشگیرەكانی‬ ‫دەڵێت‪":‬ڕێگاكەمان تاریكی زۆرە‪ ،‬ئەگەر من‬ ‫نەسووتێم و تو نەسووتێیت‪ ،‬كێ ڕوناكی بكاتەوە‬ ‫بۆمان"‪ .‬كەواتا هەتا سووتان و ماندوبوون‬ ‫نەبینین‪ ،‬جێ و ڕێگامان ڕوناك نابێتەوە‪ .‬بەڕای‬ ‫من ئەگەر هەر گەنجێك پارە بداتە كتێب كە‬ ‫نرخەكەشی زۆر كەمە‪ ،‬باشترە لەئەوەی بیدات‬ ‫بە جگەرە و نێرگەلە و شتی بێ مانا؛ چونكە‬ ‫سوودمەند دەبێت لەو كتێبە‪ ،‬ئەگەر بە یەك‬ ‫وشە و رستەشبێت‪.‬‬ ‫هەروەها هێندێك كەس هەن كە خاوەن زانیاری‬ ‫و نووسینن‪ ،‬بەاڵم گرێدراوی الیەنی حیزبی و‬ ‫دەسەاڵت و كەسانی ترن و بە خۆیان دەڵێن‬ ‫ڕۆشنبیر‪ .‬بەبۆچونی من ئەوكەسانەی كە‬ ‫لەژێر دەستی دەسەاڵتی حیزبدا بن‪ ،‬دوورن‬ ‫لەڕۆشنبیریەوە؛ چونكە ب���ەردەوام ترسی‬


‫گەنجان‬

‫‪38‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫ئەوەیان هەیە كە بێ پشت دەبن و كەس نابێت‬ ‫یارمەتیان بدات و گویان لێبگرێت‪ .‬ئەوانەی كە‬ ‫ئ��ازادن و بێ الیەن‪ ،‬دایمە لەژێر چاودێری و‬ ‫فشارن‪.‬‬ ‫فریادی گەنج لەئاخر و ئۆخری قسەكانیدا‬ ‫دەڵێ‪":‬ئێستا شەڕی عەشایر و خێڵ و ئاغایەتی‬ ‫و چ��ەك��داری لەپیناو ئ��ەم دەس���ەاڵت و ئەو‬ ‫دەسەاڵت نەماوە‪ ،‬هیوادارم لێرە و لەهەرێمی‬ ‫كوردستان لەباتی ئەم هەموو ڕێكخراو و دەزگانە‬ ‫كە دروستكراون بۆ كۆكردنەوەی خەڵك لەدەوری‬ ‫خۆیان‪ ،‬چەند پەیمانگا و دەزگای ڕۆشنبیری و‬ ‫هونەری و سیاسی و كتێبخانە دروست بكریت‪.‬‬ ‫"الڤین ن��ورەدی��ن"‪ ،‬كچە گەنجی قوتابی‬ ‫ئامەدەییە لەكەركوك‪ .‬الڤین دەڵ��ێ؛ پێش‬ ‫ئ��ەوەی ب��اس لەئاستی ڕۆشنبیری گەنجانی‬ ‫ئەم شارە بكرێت‪ ،‬پێویستە خوێندنەوەیەكی‬ ‫ڕاست بۆ زۆر الیەنی شارەكە بكرێت‪ .‬لەوانە‬ ‫ڕەوشی ئەمنی و دۆخی ئابووری دانیشتوان و‬ ‫سیستەمی سیاسی و شێوازی حوكمڕانی ئەم‬ ‫شارە هەموو جیگای باس و لێكۆڵینەوەیە‪ .‬لەم‬ ‫شارەدا دۆخێك لەئارادایە كە تەواوی چینەكانی‬ ‫كۆمەڵگای تووشی نەخۆشی دەرون��ی كردوە‪،‬‬ ‫ئەمەش زیاتر لەناو گەنجانەدا بەرچاوە‪ .‬لێرەدا‬ ‫دەمەوێت وتەیەكی ڕێبەری گەلی كورد"عەبدوڵاڵ‬ ‫ئۆجاالن" بیر بهێنمەوە كە دەڵێت‪":‬گەورەترین‬ ‫كۆیلە ئەو كەسانەن كە بەحاڵی خۆیان ڕازین"‪.‬‬ ‫بەداخەوە تەسلیم بوون و قبوڵكردنی كێشە‬ ‫و كەموكورتیەكان‪ ،‬بۆتە پیشەی گەنجان‪،‬‬ ‫بەجۆرێك هیچ ڕووب��ەڕوب��وون��ەوەی��ەك بەدی‬ ‫ناكرێت‪ ،‬گەورەترین فریادڕەسیش بۆ ئەو حاڵ و‬ ‫دۆخەی كە گەنجان تێیدا گوزەر دەكەن یەكێتی‬ ‫و دروستكردنی ڕێخستنێكی تۆكمەیە كە‬

‫دەتوانێت عەرشی دەسەاڵت و بەرژەوندیخوازان‬ ‫هەڵبتەكێنێت‪.‬‬ ‫الڤین دەڵ��ێ��ت‪":‬دەب��ێ��ت گەنج ڕۆڵ��ی چینی‬ ‫ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینەی كۆمەڵگا ببینێت و‬ ‫تواناكانی بخاتە بەرژەوەندی گشتی و تەواوی‬ ‫پێكهاتەكانی گۆمەڵگاوە‌‪ .‬ئەگەر كۆمەڵگا بەهێز‬ ‫بێت‪ ،‬سەرچاوەكەی دەگەڕیتەوە بۆ ئەنجامدانی‬ ‫كار و چاالكی گەنجان‪ ،‬هەروەها نیشاندەری‬ ‫ئەوەیە كە گەنجان تا رادەیەك ئەركی راستەقینە‬ ‫خۆیان پێكهێناوە‪ .‬دەمەوێت باس لەوە بكەم‬ ‫ئەگەر گەنج بوەستێت‪ ،‬لەئاكامدا كۆمەڵگا‬ ‫بەگشتی دوادەكەوێت‪ ،‬هەرەوەها بەهێزبوونی‬ ‫گەنج سەركەوتنی گەل و خاك و نەتەوەیە‪‌.‬‬ ‫الڤین لەكۆتایی قسەكانی خۆیدا دەڵێ‪":‬بەڕاستی‬ ‫زۆرێك لەگەنجانی ئێمە دەكەونە شوێنی هەندێك‬ ‫بیروباوەڕی بیانی و زانست و فەلسەفی جیاواز‬ ‫فیرَ دەبن‪ ،‬بەاڵم پێویستە ئەوەمان لەبیر بێت كە‬ ‫ئەو زانستانەی بەنرخ و گرنگن كە گەلی پێ‬ ‫ئاراستە بكرێت و توانای سوود و قازانج گەیاندنی‬ ‫هەبێت بە واڵت و كۆمەڵگاكەی خۆمان‪ .‬بۆ‬ ‫نموونە لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا گەنج لەم شارە‬ ‫زانیاری ت��ەواوی لەسەر یاریزانێكی بەڕازیلی‬ ‫یاخود ئیسپانی هەیە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر پرسیارێكی‬ ‫لەسەر باكووری كوردستان یان بەشەكانی‬ ‫دیكەی لێبكەیت‪ ،‬دەڵێت نازانم‪ .‬ئەمەش جێگای‬ ‫داخە و ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە كە سیاسەتی‬ ‫سەربڕین بە پەموو لەهەرێمەدا پەیڕەو دەكرێت‪.‬‬ ‫هیوادارم كە گەنجانی كوردستان بەگشتی و ئەم‬ ‫شارەی ئێمە بەتایبەتی بەچاوكراوەیی هەنگاو‬ ‫بنێن و لەئاست رووداوەكان و ئەو بارودۆخەی كە‬ ‫لەواڵتەكماندا هەیە‪ ،‬هەستیار بن و بەرپرسیارێتی‬ ‫بگرنە سەرشانی خۆیان و ئەركی مێژوویی خۆیان‬ ‫پێكبهێنن‪.‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫فریاد كاكەیی؛‬ ‫ئێستا شەڕی عەشایر‬ ‫و خێڵ و ئاغایەتی و‬ ‫چەكداری لەپیناو ئەم‬ ‫دەسەاڵت و ئەو دەسەاڵت‬ ‫نەماوە‪ ،‬هیوادارم لێرە و‬ ‫لەهەرێمیكوردستان‬ ‫لەباتی ئەم هەموو ڕێكخراو‬ ‫و دەزگانە كە دروستكراون‬ ‫بۆ كۆكردنەوەی خەڵك‬ ‫لەدەوری خۆیان‪ ،‬چەند‬ ‫پەیمانگا و دەزگای‬ ‫ڕۆشنبیری و هونەری و‬ ‫سیاسی و كتێبخانە دروست‬ ‫بكریت‬ ‫‪..........‬‬ ‫تەنیا عەبدول سەبوور؛‬ ‫بەداخەوە لەم كۆمەڵگایەی‬ ‫ئێمەدا بەردەوام گەنجان‬ ‫سەركوت دەكرێن و گرنگی‬ ‫بە راوبۆچوونیان نادرێت‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪39‬‬

‫بەالغ‬

‫پارتی چارەسەری؛‬

‫پێویستە پەلە بكرێت لەبەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و پێكهێنانی هێزێكی پاراستنی‬ ‫ئەنجامی راگەیەنراوی كۆبونەوەی‬ ‫ئەنجوومەنی پارتی چارەسەری‬ ‫دیموكراتی كوردستان‬ ‫كۆبونەوە بەئامادەبوونی هەموو ئەندامانی‬ ‫ئ��ەن��ج��ووم��ەن و ب��ەس��ەرپ��ەرش��ت��ی ه���ەردوو‬ ‫هاوسەرۆكانی پارتی چارەسەری"دیارغەریب و‬ ‫نەجیبە عومەر"بەرێوەچوو‪.‬‬ ‫لەكۆبونەوەكەدا رەوشی سیاسی بەشێوەكی قوڵ‬ ‫و بەرفراوان هەڵسەنگاندنی لەسەركرا و باس‬ ‫لەگۆرانكاری و پێشكەوتنەكان لەسەرتاسەری‬ ‫كوردستانداكرا و بە گشتی وروداو كێشە و ئالۆزی‬ ‫و پێشكەوتنەكانی باشوری كوردستان و ئێراق‬ ‫وەك بابەتێكی سەرەكی و تایبەت هەڵوێستەی‬ ‫لەسەركرا‪ .‬لەناودا گرنگی هەڵوێستەكانی پارتی‬ ‫چارەسەری دیموكراتی كوردستان وكاریگەریەكانی‬ ‫شیرۆڤەی ك��ران و ب��اس لەكارو رێكخستن و‬ ‫چاالكیەكان كراو و بەستنی كۆنگرەی شەشەمی‬ ‫پارتی چارەسەری و ئاستی ئامادەكاریەكانی‬ ‫كۆنگرە وەك رۆژەڤێكی سەرەكی گفتوگۆی‬ ‫لەسەركرا‪ .‬پالن و بەرنامەیەكی بەرفراوان بۆ‬ ‫داهاتوودارێژرا‪.‬‬ ‫لەكۆبوونەوەكەدا گۆرانكاریەكانی رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەین نرخێندران و وترا كە؛ هەردەچێت شەڕ‬ ‫و ملمالنێەكانی نێوان بەرەی گەلی ئازادیخواز‬ ‫و دەسەاڵتی ستاتوێپارێز و هێزی هەژمونگەرای‬ ‫دەرك��ی قوڵـتردەبێتەوە‪ .‬دروستكردنی هێزی‬ ‫تیرۆریستی و توندڕەوی"داعش" لەهەرێمەكەدا‬ ‫ل��ەالی��ەن سیستەمی داگ��ی��رك��ەری جیهانیەوە‬ ‫بەمەبەستی ئ��ەن��ج��ام��دان��ی ك��ۆم��ەڵ��ك��وژی و‬ ‫سەركوتكردنی تێكۆشانی ئازادیخوازانەی گەالنە‬ ‫بەتایبەتی گەلی كوردی ئازادیخوازە و دیسان‬ ‫بەمەبەستی پەرەسەندنی زهنیەتی نەتەوەپەرستی‬ ‫و ئاینگەراییە بۆ ئ��ەوەی ب���ەردەوام قەیران‬ ‫لەهەرێمەكەدا هەبێت و هێزە دەسەاڵتدارەكانیش‬ ‫زیاتر ب��ااڵدەس��ت ب��ن‪ .‬ئەمە لەكاتێكدایە كە‬ ‫تێكۆشانی گەلی كورد رۆژبەرۆژ لەپێشكەوتندایە‪.‬‬ ‫سەركەوتنی شۆرش لەرۆژئاوای كوردستان و‬ ‫پێشخستنی نوێترین سیستەمی دیموكراتیانەی‬ ‫گەالن و راگەیاندنی خۆبەرێوەبردنی دیموكراتی‬ ‫وەك هەرێمی سەربەخۆی ك��وردان كە هەموو‬ ‫زهنیەتێكی نەتەوەپەرستی و مەزهەبگەرایی‬ ‫بەالوە دەنێت و ئێرادی كوردێكی ئازاد پێشدەخات‬ ‫وەرچەرخانێكی گەورە بوو لەمێژووی تێكۆشانی‬ ‫گەلی كوردا و گەورەترین پشتیوانی و باوەری بوو‬ ‫بۆ هەموو بەشەكانی تری كوردستان‪ .‬لەبەرامبەردا‬ ‫هێرشەكانی رژێمی بەعسی سوریا و هێرشی هێزە‬ ‫تیرۆریستەكانی داعش‪ ،‬پشتگیریەكانی توركیا‬ ‫لەداعش بەهەموو شێوەیەك‪ ،‬بەاڵم رۆژئ��اوای‬ ‫كوردستان توانی لەبەرخودانی بێوێنەدا هەموو‬

‫هێرشەكانی داعش تێكبشكێنێت‪ .‬ئەو راستیەش‬ ‫پێشبینی كرابوو كە ئ��ەم هیزە تێرۆرستەی‬ ‫بەناو داعش تەنها بە بەشێكی كوردستانەوە‬ ‫سنوردارنامێنێت؛ بەڵكو داگیركردنی خاكی‬ ‫پڕبەرەكەتی كوردستان و كۆمەڵكوژی كوردانیان‬ ‫ك��ردۆت��ە ئامانجی خ��ۆی��ان‪ .‬لەكۆبونەوەكەدا‬ ‫بەشێوەكی قوڵ باس لەهێرشەكانی داعش بۆ‬ ‫سەرموسڵ و شەنگاڵ و زوم��ار و مەخمور و‬ ‫جەلەوال كرا و كۆمەڵكوژی لەسەرگەلی كوردی‬ ‫ب��اوەر ئێزیدی و گیان لەدەستانی بەسەدان‬ ‫كەس و لەبرسی و تونێتیدا و فرۆشتنی منداڵ‬ ‫و ژنانی شەنگال بەكۆمپانیا نێودەوڵەتیە‬ ‫مافیاكانی لەشفرۆشی و بازرگانی كردن پێیانەوە‪.‬‬ ‫سەدەی بیستویەكەمدا بەتەواوەتی رووی رەشی‬ ‫سیستەمی دەسەاڵتدارانی لەدژی ئازادی كوردان و‬ ‫ژنان بەتایبەتی خستەروو‪ .‬راكردن و نەپاراستنی‬ ‫خەڵك لەالیەن هێزەكانی حكومەتی ئێراق و‬ ‫هەرێمی كوردستانەوە وەك گەورەترین تاوان‬ ‫ناولێنرا و بەپێویست بینرا كە لەماوەیەكی كوردا‬ ‫ئەو هێز و الیەنانەی كە فەرمانی بەو هێزانە‬ ‫كردووە پاشەكشە بكەن بێ ئەوەی گەل ئاگادار‬ ‫بكەن دەبێت بەسزای قورسی خۆیان بگەن‪.‬‬ ‫دیسان كەمتەرخەمی هەردوو حكومەت لەبەرامبەر‬ ‫خەڵكی شەنگاڵ كە دەستبەسەركراون لەالیەن‬ ‫داعشەوە بەتایبەتی بەهەزاران ژنی ئێزیدی‪ .‬ئەم‬ ‫رووداوانە ئاستی الوازی هێزی بەرگریكردن لەئێراق‬ ‫بەگشتی و لەباشوری كوردستاندا بەتایبەتی‬ ‫خستەروو‪ .‬ئەوە دیاردەبیت كە هێزی پاراستن‬ ‫پێویستی بە كادیری سەربازی پرۆفیشناڵ و‬ ‫تۆكمە و مەشپێكراو و فیدایی هەیە بۆ پاراستنی‬ ‫باشوری كوردستان و ئەو تایبەتمەندیانەش لەناو‬ ‫هیچ یەك لەوهێزانەدا نیە‪.‬‬ ‫ئاشكرایە كە ئەو روداوانە هەرچەندە بێباوەری و‬ ‫بێ ئومێدیەكی زۆری لەالی خەڵك دروست كرد‪،‬‬ ‫بەاڵم پاراستینی خەڵكی شەنگال لەالیەن یەكینەی‬ ‫بەرخودانی شەنگال و یەكینەكانی پاراستنی گەل‬ ‫یەپەگە و یەپەژە و رزگاركردنی بەسەدان هەزار‬ ‫لەخەڵكی شەنگال و بەهەمان شێوە رزگاركردنی‬ ‫مەخمور و پاراستینی كەركوك و دوزخورماتوو‬ ‫و جەلەوال لەالیەن هێزی گەریال و پێشمەرگەوە‬ ‫شانبەشانی یەكتری باوەری و ئومێدێكی زۆری‬ ‫ل��ەالی خەڵك دروس��ت��ك��ردووە‪ ،‬ئەوتێكۆشانە‬ ‫نەتەوەیەییەی كە كچان و كوڕانی هەرچواربەشی‬ ‫كوردستان لەپاراستنی باشوری كوردستان‬ ‫دەیكەن‪ ،‬گەورەترین داستانی قارەمانێتی تۆمار‬ ‫دەكەن‪ ،‬شۆرشگێرانە گیانی خۆیان بەختدەكەن‪،‬‬ ‫ئەمانە گەوهەری بنیاتنانی یەكێتی نەتەوەیین‪،‬‬ ‫بەاڵم شاردنەوەی راستیەكان و بەرێوەبردنی‬ ‫چەواشەكاری راگەیاندنی و نكۆڵیكردن لەهەبوونی‬

‫هێزەكانی گەریال گەورەترین ت��اوان و بێ‬ ‫ئەخالقیە لەئەدای كاری راگەیاندنیدا‪ ،‬پێویستە‬ ‫خەڵك بەهیچ شێوەیەك ئەم چەواشەكاریانە‬ ‫پەسەند نەكەن‪ .‬ئەنجوومەنی پارتی چارەسەری‬ ‫دیموكراتی كوردستان ئەم هەڵوێستانەی وەك‬ ‫زەنگی پیالنێكی مەترسیدار لەقەڵەمدا و گووتی‬ ‫پێویستە هەمووكەس هۆشیار بن‪ .‬بۆ پاراستنێكی‬ ‫سەرتاسەری و شكاندنی هەموو هێرشەكانی‬ ‫داعش و رێگەگرتن لەئەنجامدانی كۆمەڵكوژیەكی‬ ‫تر‪ .‬پارتی چ��ارەس��ەری پێداگری لەپێویستی‬ ‫پێكهێنانی هێزی پاراستنی هەرێمی خۆیی‬ ‫لەهەموو شارەكاندا كردەوە و و بۆ پاراستنێكی‬ ‫سەرتاسەری بونیاتنانی هێزێكی هاوبەشی‬ ‫نەتەوەیی لەسەرتاسەری باشوری كوردستاندا‬ ‫وەك پێویستیەكی ژیانی دەستنیشانكرد‪.‬‬ ‫هەرلەكۆبونەوەكەدا باس لەپێكهێنانی حكومەتی‬ ‫ن��وێ ئ��ێ��راق ك��را و ب��ەش��داری ك���وردان بەبێ‬ ‫ستراتیجیتێكی یەكگرتوانە و گەرەنتی نەكردنی‬ ‫داخ��وازی و مافەرەواكانی كورد لەوحكومەتدا‬ ‫وەك گەورەترین هەڵەی مێژووویی بەردەوامكردنی‬ ‫كێشەكان وەك خۆی لەقەڵەمدا و بۆئەو مەبەستە‬ ‫نوێنەرانی ك��ورد و هەرپێنج الیەنی ك��وردی‬ ‫لەپەرلەمانی ئێراقدا بەتوندی رەخنەكرا و دوپاتی‬ ‫ئەو راستیەشكرایەوە كە جاری یەكەمە كورد بەبێ‬ ‫هیچ هەنگاوێكی ئەرێنی و بەبێ جێبەجێكردنی‬ ‫ی��ەك داخ��وازی��ش زۆر ب��ەالوازان��ەت��ر لەهەموو‬ ‫جارەكانیتر بەشداری حكومەتی ئێراقی كردووە‪.‬‬ ‫س��ەرەرای هەبوونی ئەزموونی الیەنی كوردی‬ ‫لەگەڵ حكومەتی بەغدادا‪ .‬پارتی چارەسەری‬ ‫تیشكی خستە سەرئەو راستیانە و ووتی‪:‬‬ ‫یەكەم‪ :‬دەبوایە وەف��دی دانوستكاری كورد‬ ‫هەتا مەرجەكانی لەبەڵگەنامەیەكدا بە واژۆوە‬ ‫ئیمزا نەكرایە بەشداری حكومەتی نوێ نەكردایە‪،‬‬ ‫بەتایبەتی م��ەرج دان��ان بۆ گۆرینی دەستور‬ ‫بەئاراستەیەكی دیموكراتی و داننان بەهێزی‬ ‫پێشمەرگە وەك هێزێكی فەرمی بۆ پاراستنی‬ ‫باشوری كوردستان‪.‬‬ ‫دووەم‪ :‬پێویست بوو كێشەی مووچەی هەرێمی‬ ‫كوردستان و سووتەمەنی و پرسی ئەو ناوچانەی‬ ‫كە كێشەی لەسەرە و ئێستا لەالیەن هێزی‬ ‫كوردستانی گەریال و پێشمەرگەوە دەپارێزرێت‬ ‫بەهەموو شێوەیەك گەرەنتی بكردایە پاشان‬ ‫بەشدری حكومەتیان بكردایە‪.‬‬ ‫سێهەم‪ :‬لەبواری پۆست و پێگەی كوردەوە‬ ‫دەبوایە ئەو هەموو سازشەی پەسەند نەكردایە بە‬ ‫بەراورد بەساڵی"‪ "2010‬و كورد ‪ 5‬ئەندام پەرلەمانی‬ ‫زیاتركردووە‪ ،‬بەاڵم بەبەراورد بەساڵی"‪"2010‬‬ ‫پۆستە وەزاریەكانی كەمیكردووە‪.‬‬ ‫چوارەم‪ :‬كورد پێویست بوو مەرجی بەشداریكردنی‬


‫بەالغ‬

‫‪40‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫لەحكومەتی نوێدا ئازادكردنی ئەو خەڵكەی‬ ‫شەنگاڵ بوایە كە ئێستا لەژێردەستی داعشدا‬ ‫دەناڵێنن‪ ،‬بۆئەومەبەستەش داوا لەكوتلەی سونە و‬ ‫شیعەی بكرایە كە هەموو هەوڵەكانیان بخەنەگەر‪.‬‬ ‫ئەمانە هیچی پێكنەهات كورد بەپشتبەستن بە‬ ‫پەیمانە زارەكیەكانی ئەمریكاجارێكیتر هەموو‬ ‫هێلكەكانی خستە یەكسەبەتەوە كە لەماوەی‬ ‫راب��ردوودا هیزە نێودەوڵەتیەكان بەدەیان جار‬ ‫لێدوانیان داوە و پێكیان نەهێناوە‪.‬‬ ‫هەرلەكۆبوونەوەكەدا بەشێوەیەكی بەرفراوان‬ ‫باس لەگیروگرفتەكانی هەرێمی كوردستان كرا‪،‬‬ ‫بەتایبەتی نەبوونی سوتەمەنی و مووچە و وەك‬ ‫دووكێشەی سەرەكی كە كۆمەڵگای روب��ەروی‬ ‫قەیرانی ئابوری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬كۆمەاڵیەتی كردۆتەوە‬ ‫و لەهەمانكاتیشدا دانبەخۆداگرتنی خەڵك وەك‬ ‫ئێرادەی بەهێزی خەڵك و رەچاوكردنی هەموو‬ ‫ئەو هەلومەرجانەی كە كوردستان پێداتێپەر‬ ‫دەبێت بەرزنرخاند و لەهەمانكاتدا ناڕەزایەكانی‬ ‫خەڵك وەك چاالكی دیموكراتیانە بەگرنگ‬ ‫هەڵسەنگێندران‪ ،‬بەاڵم وەاڵم نەدانەوەی پەرلەمان‬ ‫و حكومەت و بەهەندوەرنەگرتنی ناڕەزایەكان‬ ‫گوزارەیەكیترە ل��ەالوازی دەسەاڵت و پەرلەمان‬ ‫و پشگوێخستنی داخ��وازی��ەك��ان��ی خەڵك و‬ ‫پەیرەوكردنی سیاسەتی گەندەڵیە‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫ئەو هاوپەیمانیەی كە لەناو هەموو الیەنەكانی‬ ‫دەسەاڵتدا لەسەری رێكەوتوون لەزیادكردنی‬ ‫نرخی بەنزین لەسەرحسابی خەڵكی ه��ەژار و‬ ‫لەپێناوی رازیكردنی كۆمپانیای سەرمایەدارەكان‬ ‫كە ل��ەدەرەوە هاتونەتە كوردستان بۆ ئەوەی‬ ‫نەوتی كوردستان بكڕن‪ .‬بابەتێكی تری سیاسی‬ ‫كە وەك كێشەیەكی بەرێوەبردن دەردەكەوێتە‬ ‫پێش‪ ،‬كێشەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی‬ ‫و هەولێرە‪ .‬دەستنیشان نەكردنی پارێزگار‬ ‫لەسلێمانیدا گەورەترین رەخنەیە بۆ هەردووالیەنی‬ ‫ب��زوت��ن��ەوەی گ���ۆران و یەكێتی نیشتیمانی‬ ‫كوردستان كە زهنیەتی دەس��ەاڵت��گ��ەرای��ی و‬ ‫نەبوونی زهنیەتێكی دیموكراتی و حساب نەكردنە‬ ‫بۆ داخوازی و دەنگ و ئێرادەی خەڵك لەالیەن‬ ‫هەردووالوە و هۆكارە بۆهێشتنەوەی ئەم كێشەیە‬ ‫بەم شێوەیە‪ .‬بەهەمانشێوە پارتی بەشێوەیەكی‬ ‫تاكالیەنە و ناوەندگەرا ئەنجوومەن و پارێزگای‬ ‫هەولێری دیاریكردووە بەبێ ئەوەی الیەنەكانیتر‬ ‫بەشداری پێبكەن لەو پۆستە ئیداریانەی كە هەیە‬ ‫بۆیە ئێستا قەیرانێكی بەرێوەبردن لەئەنجوومەنی‬ ‫پارێزگای هەولێردا هەیە‪ .‬س��ەرەڕای ن��اڕەزای‬ ‫الیەنەكانی دەرەوەی"پ���ارت���ی"‪ ،‬ب��ەاڵم بەهیچ‬ ‫شێوەیەك هەنگاو بۆچارەسەری نیە و پارتی وەك‬ ‫ئەوەی هیچ كیشە لەهەولێر نەبێت باس لەكێشەی‬ ‫ئەنجوومەنی پاریزگای سلێمانی و پێویستی‬ ‫هەبوونی دیموكراتیانە دەكات‪ .‬بۆچارەسەركردنی‬ ‫ئەم كێشانە بەباش بینرا كە ئەگەرناتوانن ئەم‬ ‫كێشانەچارەسەر بكەن ئەوا پێویستە هەڵبژاردن‬ ‫دوووبارە بكرێتەوە‪ ،‬بەتایبەتی لەهەڵنەبژاردنی‬ ‫پارێزگاری سلێمانیدا هەموو پێوانە یاسایەكان‬ ‫تێپەراندراوە‪ .‬شانبەشانی ئەم كێشانە گرتن‬

‫و زیندانیكردنی ئەندامی پارتی چارەسەری و‬ ‫داخستنی نوسینگەكانی" رۆژی واڵت و رێكخراوی‬ ‫ژنان و گەنجان" لەالیەن هێزی چەكداری پارتیەوە‬ ‫لەسنوری هەولێر و دهۆكدا راوەستەیان لەسەركرا‪.‬‬ ‫سەرەڕای بەرێوەچوونی چەندین چاالكی ناڕەزای‬ ‫دیموكراتیانە‪ ،‬بەاڵم نەبوونی هەڵوێستی یاسایانەی‬ ‫پەرلەمان و بەتایبەتی هەڵوێستی نیگەتیفانەی‬ ‫سەرۆكی پەرلەمان و بێدەنگبوون لەبەرامبەر‬ ‫هەڵوێستە سیاسیە هەژموونگەراییەكانی پارتی‬ ‫بەواتای ئەرێكردنی ئەو سیاسەتەیە وەك هەموو‬ ‫س��ەرۆك پەرلەمانەكانی راب��ردوو كە سێبەر و‬ ‫پێكهێنەری سیاسەتەكانی پارتین‪ ،‬ئ��ەوەی‬ ‫لەسەرۆكی پەرلەمان داواك��را رێزگرتن بوو لەو‬ ‫یاسایانەی كە لەماوەی راب��ردوودا لەپەرلەمان‬ ‫بڕیاری لەسەرگیرابوو‪ ،‬بەاڵم سەرۆكی پەرلەمان و‬ ‫فراكسیۆنی گۆران و ئەوالیەنانەی كە لەرابردوودا‬ ‫ئۆپۆزسیۆن بوون كە بوونە دەس��ەاڵت بەهیچ‬ ‫جۆرێك خاوەن پەیمانەكانی خۆیان دەرنەكەوتن‪.‬‬ ‫لەبەرامبەر بەرێوەبردنی زوڵ��م و ناعەدالەتی‬ ‫لەسەرخەڵك لەالیەن پارتیەوە و بێدەنگبوونی‬ ‫بزووتنەوەی گۆران زیانێكی گەورە بەسیاسەتی‬ ‫گ��ۆران دەگەیەنێت‪ .‬بێگومان بێدەنگبوونی‬ ‫یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش لەسەر‬ ‫ئەم بابەتانە و بەشداریكردنیان لەرێكەوتنی‬ ‫راگەیاندنی لەسەربنەمای شاردنەوەی راستیەكان‬ ‫لەخەڵك لەگەڵ پارتی بەهەموو شێوەیەك زیان‬ ‫بەسیاسەتی یەكێتی دەگەیەنێت و پراكتیكی‬ ‫رابردوویان دووبارە دەبێتەوە‪ .‬بەجددیش جەخت‬ ‫لەسەرئەو راستیانەكرایەوە كە بۆچارەسەركردنی‬ ‫تەواوی كێشەكان و پشتیوانی و پێشەنگایەتیەكی‬ ‫بەهێز بۆ جەماوەر و بەپتەوكردنی تێكۆشانە‬ ‫دیموكراتی و نەتەوەیەكان دەتوانرێت ئەم كێشانە‬ ‫چارەسەربكرێت‪ .‬هەرلەدرێژەی كۆبونەوەكەدا باس‬ ‫لەپێشكەوتن و گۆرانكاریەكانی باكوری كوردستان‬ ‫و بەتایبەتی زیادبوونی دەنگی كورد بەرێژەیكی‬ ‫بەرچاو لەهەڵبژاردنی سەرۆككۆماردا و دیاریكردنی‬ ‫كاندیدێكی كورد بۆ شكاندنی هەموو زهنیەتە‬ ‫نەتەوپەرستیەكان لەتوركیادا و پێشكەوتنی‬ ‫قۆناخی پرۆسەی ئاشتی بەدەستپێشخەری‬ ‫رێبەری گەلی كورد"رێبەر ئاپۆ" و بەهێزبوونی‬ ‫چاالكیە جەماوەریە دیموكراتیەكانی گەل كرا كە‬ ‫هەمووی هۆكاری سەرەكین بۆ ئەوەی پرۆسەی‬ ‫ئاشتی بەئاراستەیەكی باشدا بگاتە ئەنجام‪.‬‬ ‫بێگومان لەرۆژهەاڵتی كوردستانیش هەرچی‬ ‫دەچێت جموجوڵەكان بۆ پێشخستنی تێكۆشانی‬ ‫دیموكراتیانە زیاتر پێشدەكەوێت‪ .‬لەكۆی هەموو‬ ‫پرۆسەكە ئ��ەوە تێدەگەین كە ك��ورد لەهەموو‬ ‫بەشەكانی كوردستان تائاستێكی باش كەوتۆتە‬ ‫سەرسكەی خۆی و هەرچەندە پیالنەكان چەندە‬ ‫زێدەش بن دژی كوردان‪ ،‬بەاڵم ئەمجارەیان هیچ‬ ‫دەسەاڵت و هێزێك ناتوانێت كورد بخاتە دەرەوەی‬ ‫دیزاینكردنەوەی رۆژهەاڵتی ناوین؛ بەڵكو ئیتر كورد‬ ‫دەبێتە خاوەنی باشترین سیستەمی دیموكراتیانە‬ ‫و دەبیتە هێزی گۆڕانكاری لەناوچەكە بۆ تەواوی‬ ‫نەتەوە‪ ،‬ئاین و ئاینزاكانی تر‪ ،‬بەاڵم زۆر گرنگیشە‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫كورد لەم هەلومەرجەدا پەلە بكات لەبەستنی‬ ‫كۆنگرەی نەتەوەیی و بونیاتنانی هێزی پاراستنی‬ ‫هاوبەشی لەسەرتاسەری كوردستاندا‪.‬‬ ‫لەكۆبوونەوەدا باس لەكێشە كۆمەاڵیەتیەكانی‬ ‫گەل بەتایبەت كێشەكانی ژنان و الوان و كرێكاران‬ ‫و جوتیارانیش كرا كە لەئەنجامی قەیرانی سیاسی‬ ‫و ئابوریدا كێشە كۆمەاڵیەتیەكان لەهەڵكشاندانە‪.‬‬ ‫كوشتنی ژنان و بەرێوەبردنی توندوتیژی لەسەر‬ ‫ژنان بێسنور لەزیادبووندایە‪ .‬زیادبوونی رێژەی‬ ‫ئاوارە و نەبوونی خزمەتگوزاری و هێرشەكانی‬ ‫داعش و روداو و كۆمەڵكوژییەكانی سەرشەنگاڵیش‬ ‫بەگشتی كاریگەری نێگەتیفی لەسەرباری دەرونی‬ ‫خەڵك كردووە بەتایبەتی لەسەررەوشی ژنان‪.‬‬ ‫ئێمە پێمانوایە چارەسەركردنی تەواوی كێشە‬ ‫كۆمەاڵیەتیەكان بەتایبەت كێشەی ژنان پێویستی‬ ‫بەپەروەردەی فكری و سیاسی هەیە و بۆ رێگرتن‬ ‫لەهەر كۆمەڵكوژیەك پەروەردەكردنی ژنان لەبواری‬ ‫فكری و سیاسی و سەربازییەوە و دروستكردنی‬ ‫یەكینەی پاراستنی ژن��ان لەهەموو جێگایەك‬ ‫وەك ئ��ەوەی ئێستا لەشەنگاڵ پێشدەكەویت‬ ‫بەزیادبوونی یەكینەكانی پاراستنی ژنانی شەنگاڵ‬ ‫باشترین وەاڵمدانەوەیە لەبەرامبەر قڕكردن و‬ ‫بازرگانیكردن بەژنانەوە‪ .‬هەروەها پێشخستنی‬ ‫سیستەمی دیموكراتیانەی هەرێمی و پێشخستنی‬ ‫ئیرادەی خۆبەرێوەبردنی گەل لەهەموو هەرێمێك‬ ‫و پێشخستنی ئابوری هەرەوەزیانە و رزگاركردنی‬ ‫ه��ەم��وو كایەكانی ژی��ان ل��ەژێ��ر دەس���ەاڵت و‬ ‫قۆرخكاریەكانی دەس��ەاڵت دەتوانرێت كێشەی‬ ‫گەل چارەسەر بكات‪.‬‬ ‫لەكۆبوونەوەكەدا بەگشتی هەڵویستەكانی پارتی‬ ‫چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەدەربارەی‬ ‫رووداوە سیاسیەكان بەشێوازێكی ئەرێنی‬ ‫نرخاندنیان بۆ كرا كە لەو ماوەیەدا لەئاراستەكردنی‬ ‫جەماوەر لەسەر یەكریزی و هۆشیاری نەتەوەیی و‬ ‫پێشخستنی هەڵوێستی خۆبەخشی و فیداكارانە‬ ‫ل��ەن��او ج��ەم��اوەردا ب��ۆ ب��ەش��داری��ك��ردن��ی گەل‬ ‫لەریزەكانی بەرگریكردن لەخاكی كوردستان و‬ ‫پێشوازیكردن لەشەهیدان بەمەراسیمی شكۆدار‬ ‫و پێشخستنی كەمپین و هاوكاری بۆ خەڵكی‬ ‫ئاوارە ئەمانە هەموو لەئاستێكی بڵندا لەالیەن‬ ‫جەماوەریشەوە پێشوازی لێكرا‪ .‬بابەتێكی تری‬ ‫كۆبونەوەكە هەڵسەنگاندنی دوا ئامادەكاریەكان‬ ‫بوو بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی شەشەمی پارتی‬ ‫چارەسەری كە بەدەستپێكردنی هەنگاوێكی نوێ‬ ‫و قۆناخێكی نوێ لەكاركردن و تێكۆشان بەرەو‬ ‫ئەنجامدانی كۆنگرەی شەشەم دەچین‪ .‬بەبڕیاری‬ ‫هەموو ئەندامانی ئەنجوومەن بڕیار لەسەر رۆژ‬ ‫و كاتی سازدانی كۆنگرە درا و بۆتەواوكردنی‬ ‫ئامادەكاریەكان پالنێكی بەرفراوانی تۆكمە دارێژرا‬ ‫و كۆبوونەوە بەسەركەووتویی كۆتایهات‪.‬‬ ‫ئەنجوومەنی‬ ‫پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان‬ ‫‪2014 -9-13‬‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ئۆجاالن؛‬

‫‪41‬‬

‫ژنان‬

‫كۆیالیەتی ژن لەسەردەمی سەرمایەداریدا كۆیالیەتی بازاڕە‬

‫لیبڕالیزمیش ژنی كردە ئۆبژەی زایەند و قازانجی زیاتری بەدەستهێنا‬

‫ئا‪ /‬دڵناز كەریم‬ ‫ئامانجی رەگ��ەزگ��ەرای��ی��ش هەناسەبڕكردنی‬ ‫ژنە‪ .‬ئەركی كارا و بەكاریگەری ئایدیۆلۆژیای‬ ‫رەگەزگەرایی؛ تێوەگالنی پیاو بەنەخۆشی دەسەاڵت‬ ‫و سەپاندنی هەستی دەستدرێژییە بەسەر ژندا‪.‬‬ ‫لەكاتێكدا لەمیانەی زانستگەرایی پۆزیتیڤیستەوە‬ ‫دونیای ئەكادیمی و الوان بێكاریگەر دەكات و جگە‬ ‫لەئاوێتەبوون لەگەڵ سیستەمدا بژارێكی دیكەیان‬ ‫بۆ ناهێڵێتەوە‪ ،‬لەبەرامبەر هەندێك سازشدا‬ ‫ئاوێتەبوونەكە گەرەنتی دەكات‪.‬‬ ‫دوای كۆمەڵگای كشتوكاڵ ــ گوند دووهەمین‬ ‫دام��ەزراوەی كۆمەاڵیەتی گرنگ كە لەسەردەمی‬ ‫سەرمایەداری پیشەسازی دووچاری پەرتەوازەبوون‬ ‫بووە خێزان و ژنە‪ .‬بابەتێكی دیكەی گرنگ كە‬ ‫سۆسیۆلۆژیای رۆژئاوا پەردەپۆشی كردووە دیسان‬ ‫خێزان و ژنە‪ .‬خۆی لەروونكردنەوەی هۆكار و‬ ‫چۆنیەتی بوویەری رووخانی خێزان دەدزێتەوە‪.‬‬ ‫هەروەها هەلومەرجی ماددی دام��ەزراوەی خێزان‬ ‫كە لەكۆمەڵگای شارستانی بۆتە رەوشێكی نەریتی‬ ‫باو‪ ،‬بەهۆی زیادبوونی بێكاری و گەندەڵییەوە‬

‫تارادەیەكی مەزن لەناو دەچێت‪ .‬بەمجۆرە خێزان‬ ‫هیچ مانایەكی كۆمەاڵیەتی نامێنێت‪ .‬كاتێك تاك‬ ‫لەكۆمەڵگا دادەبڕێنرێت‪ ،‬ئەو پشكەی لەم بابەتەدا‬ ‫دەبێتە بەشی ژن فڕێدانە كۆاڵن‪ ،‬رادەستبوونی‬ ‫بەپیاوی بااڵدەستەكە بەشێوەیەكی زۆرداران��ە‬ ‫هەلومەرجێكی ناكۆك بەسروشتەكەی بەسەردا‬ ‫دەسەپێنێت‪ .‬وات��ە هەروەكو پڕوپاگەندەی بۆ‬ ‫دەكرێت لەو سەردەمەدا كۆیالیەتی ژن كۆتایی‬ ‫نەهاتووە و ژن ئازادی خۆی بەدەست نەهێناوە؛‬ ‫چونكە كۆیالیەتی ژن لەسەردەمی سەرمایەداریدا‬ ‫كۆیالیەتی بازاڕە؛ هێندە قوڵە تەنانەت گشت خانە‬ ‫و پێكهاتەكانی جەستەی دەكرێن بەكااڵ‪ .‬یەكێك‬ ‫لەفاكتەرە گرنگەكانی قەیرانی ئیندوستریالیزم‬ ‫لەسەر خێزان و ژندا جێگای باسە‪ .‬نەك تەنیا‬ ‫زیادبوونی بەردەوامی دۆخی تەاڵق و مندااڵنی‬ ‫شەقام؛ بەڵكو چەوساندنەوە و دەسەاڵتگەرایی‬ ‫سنوورنەناسی رەگەزگەرایی كۆمەڵگا قواڵیی ئەو‬ ‫داڕووخان و قەیرانە دەخەنەڕوو‪ .‬بەو سیفەتەی‬ ‫كێشەی ژن و خێزان لەكۆمەڵگادا و هەروەها‬ ‫چارەسەركردنیان سەرەكیترین فاكتەرەكانی ژیانی‬ ‫ئازادن‪ ،‬لەبواری تیۆریی و كردارییەوە پێویستیان‬

‫بەهەوڵ و كۆششێكی مەزن هەیە‪.‬‬ ‫لیبڕالیزم كە كۆمەڵگای رەگ��ەزگ��ەرای��ی دەور‬ ‫وەرگ��رت‪ ،‬تەنیا بەوە نەوەستا كە لەماڵەوە ژن‬ ‫بكات بە كرێكاری بێ كرێ؛ بەڵكو لەمەش زیاتر‬ ‫لەمیانەی كردنی بە ئۆبژەی زایەند و وەك كااڵیەك‬ ‫پێشكەشكردنی لە ب���ازاڕدا‪ ،‬قازانجی زیاتری‬ ‫بەدەستهێنا‪ .‬لەكاتێكدا پیاو تەنیا رەنجەكەی‬ ‫دەكرێت بە كااڵ‪ ،‬ژن بەهەموو جەستەیەوە كرا‬ ‫ب��ەك��ااڵ‪ .‬لەراستیدا بەمجۆرە مەترسیدارترین‬ ‫شێوەی كۆیالیەتی ئ��اوا دەك��را‪ .‬ئەگەر "ژنی‬ ‫مێردەكەی" سیفەتێكی باشیش نەبێت‪ ،‬دەبێتە‬ ‫بابەتی قۆستنەوەیەكی سنووردار‪ ،‬بەاڵم كاتێك‬ ‫بەهەموو كەسایەتیەكەیەوە دەكرێت بەكااڵ‪ ،‬بە‬ ‫واتای كۆیالیەتییەك دێت لەكۆیالیەتی سەردەمی‬ ‫فیرعەونەكان خراپترە؛ چونكە ك��ران��ەوە بۆ‬ ‫كۆیالیەتی هەر كەسێك‪ ،‬چەندین جار لەكۆیالیەتی‬ ‫دەوڵەتیك یاخود كەسێك مەترسیدارترە‪ .‬ئەمە ئەو‬ ‫تەڵەزگەیە كە مۆدێرنیتە بۆ ژنی داناوەتەوە‪ .‬ئەو‬ ‫ژنەی لە رەواڵەتدا بۆ ئازادی كراوەیە‪ ،‬كەوتبووە‬ ‫دۆخی ریسواترین ئامرازی قۆستنەوە‪ .‬لەئامرازێتی‬ ‫ریكاڵمەوە تا دەگاتە ئامرازی سێكس و پۆڕنۆ‪ ،‬ژن‬


‫ژنان‬

‫‪42‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫سەرەكیترین ئامرازی قۆستنەوەیە‪ .‬بەدڵنیاییەوە‬ ‫دەتوانم بڵێم لەگواستنەوەی سەرمایەداریدا ژن‬ ‫خراوەتە ژێر قورسترین بارەوە‪.‬‬ ‫پیاو بەو سیفەتەی نوێنەری دەوڵەتە لەناو خێزاندا‪،‬‬ ‫خۆی بە بەرپرسیار و خاوەن كاریگەری دەبینێت‬ ‫سەبارەت بە پێشخستنی چەوسانەوە و دەسەاڵت‬ ‫بەسەر ژن��ەوە‪ .‬لەمیانەی بەرباڵوكردنی فشاری‬ ‫باوی سەر ژن‪ ،‬هەر پیاوێك دەكرێت بە بەشێكی‬ ‫دەس���ەاڵت‪ .‬ل��ەم رێگایەوە كۆمەڵگا دەكەوێتە‬ ‫ناو نەخۆشی گرێكوێرەی گەیشتن بە بەرزترین‬ ‫ئاستی دەسەاڵتەوە‪ .‬ستاتۆی ژن سۆز و هزری‬ ‫بێ سنووری دەسەاڵت بە كۆمەڵگای پیاوساالری‬ ‫دەبەخشێت‪ .‬لەالیەكی دیكەشەوە لەپێكهاتنی‬ ‫كرێكاری سازشكارەوە تا بێكار‪ ،‬كرێكاری بێكرێ تا‬ ‫دەگاتە كەمترین كرێ‪ ،‬ئەوەی لەهەر خراپەكاریەكدا‬ ‫باجی لێدەبڕێت ژنە رەنجدەرەكانن‪ ،‬خودی ژنە‪.‬‬ ‫ئایدیۆلۆژیای رەگەزگەرایی لیبڕالیزمی پێكەوە‬ ‫لكێنراو‪ ،‬تەنیا بەچەواشەكردن و شێواندنی‬ ‫ئ��ەم رەوش��ە و پیشاندانی بەجۆرێكی ت��رەوە‬ ‫ناوەستێت‪ ،‬هەروەها بۆ ئەو كەناڵە ئایدیۆلۆژییانە‬ ‫وەردەچەرخێنرێت كە تایبەت بۆ ژنان پێشخراوە‪.‬‬ ‫شتێكە لەجۆری؛ بەدەستی خۆی كۆیالیەتییەكەی‬ ‫پەسەند و هەرس بكات‪ .‬دەتوانرێت بگووترێت‪،‬‬ ‫كاتێك لەبواری ماددی و ئایدیۆلۆژییەوە سیستەم‬ ‫ژن دەقۆزێتەوە و بەكاری دێنێت‪ ،‬تەنیا قورسترین‬ ‫قەیرانەكانی تێپەڕ ناكات؛ بەڵكو هەبوونی خۆشی‬ ‫فەراهەم دەكات و دەخاتە ژێر گەرەنتییەوە‪ .‬ژن‬ ‫لەپێگەی كۆنترین و نوێترین نەتەوەی كۆڵۆنیكراوی‬ ‫م��ێ��ژووی شارستانی بەگشتی و مۆدێرنیتەی‬ ‫سەرمایەداریدایە‪ .‬لەهەر الیەكەوە دۆخی قەیرانێك‬ ‫جێگای باسە كە چیتر دەرفەتی بەردەوامبوون‬ ‫لەئارادا نامێنێت‪ ،‬ئەوا بەشی كۆڵۆنیكردنی ژن‬ ‫لەسەرووی هۆكارەكانی ئەم دۆخەوە دێت‪.‬‬ ‫پێویستە بە شێوەیەكی روون و ئاشكرا ئاماژەی‬ ‫پێبكەم‪ ،‬بەبڕوای من شیكارەكانی سەبارەت بە‬ ‫رەگەزگەرایی كۆمەڵگا پۆزیتیڤیستن‪ ،‬باوەڕ ناكەم‬ ‫لەرێگای هەڵوێستە ئۆبژەكتیڤیتە قەبەكانەوە‬ ‫بتوانین ژن شیكار بكەین‪ .‬بەتایبەتیش لەكۆدەكانی‬ ‫ئەو كۆیالیەتییە بێئاگاین كە دەرخواردی ژن دراوە‪.‬‬ ‫لەو بڕوایەدام لە رادەبەدەر لەزهنیەتی فالوس ــ‬ ‫ڤاجینا گلێنراوە‪ ،‬ئەو زهنیەتەش توانا و بەهرەكانی‬ ‫دیكەی مرۆڤی سەقەت كردووە‪ .‬لەم بارەیەوە خاڵی‬ ‫سەرنجڕاكێشی لێرەدایە؛ دی��اردەی جووتبوونی‬ ‫زایەندی كە لەدونیای سەرجەم رووەك و ئاژەاڵندا‬ ‫رۆڵێكی مانادار‪ ،‬شێوە و ماوەیەكی دیاریكراوی‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم لەجۆری مرۆڤدا بۆ ماوەیەكی بێسنوور‬ ‫باڵوبۆتەوە‪ ،‬لەبواری شێوە و رۆڵیشەوە بەدۆخێكی‬ ‫زۆر خراپ و نارەسەن گەیشتووە‪ .‬مسۆگەرە كە‬ ‫ئەو نارەسەنییە سەرچاوەی خۆی لەدۆخی كۆمەڵگا‬ ‫وەردەگرێت‪ .‬بەمانایەكی تر دەتوانین بڵێین لەگەڵ‬ ‫سەرهەڵدان و بەگشتیبوونی كێشەی كۆمەڵگا‬ ‫(سەركوتكردن و چەوسانەوە) پەرەی سەندووە‪.‬‬ ‫دەستنیشانكردنی ئەو راستییەی كە؛ كێشەی ژن‬ ‫كێشەیەكی سەرەكی كۆمەڵگایە و سەرچاوەی‬

‫خۆی لەهەڵوەشاندنەوەی هەمەالیەنەی كۆمەڵگای‬ ‫دایكانە وەردەگرێت بۆ ئەنجامدانی پێناسەیەكی‬ ‫راست پێویستە‪.‬‬ ‫رەگەزگەرایی كۆمەڵگاش بەالنی كەم بەقەدەر‬ ‫سەرمایەداری جانەوەرێكی كۆمەاڵیەتی مەترسیدارە‪.‬‬ ‫چەندە جێگای داخە كە بەئامانجی بەربەستكردن‬ ‫و شاردنەوەی حەقیقەتی ئەو دیاردەیە بااڵدەستی‬ ‫پیاوی فێڵباز و بێرەحم هەڵوێستێكی چاوسوور و‬ ‫زۆردارانە پیشاندەدات‪ .‬سەرەڕای ئەوەی بەقەدەر‬ ‫سەرمایەداری پێویستی بەلێكۆڵینەوە و لێتوێژینەوە‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم رەگەزگەرایی ئەو بوارە كۆمەاڵیەتیەیە‬ ‫كە لەناو تاریكیدا بەشاراوەیی هێڵراوەتەوە‪.‬‬ ‫هەڵوێست و رەفتارە رەگەزگەراییەكان یەكەمین‬ ‫سەرچاوەی گشت ئایدیۆلۆژیاكانی دەس��ەاڵت و‬ ‫دەوڵ��ەت پێكدێنن‪ .‬ئەو ب��وارە كۆمەاڵیەتییەی‬ ‫كە قوڵترین و داپۆشراوترین جۆری كۆیالیەتی‪،‬‬ ‫چەوسانەوە و سەركوتكردنی لەسەر پەیرەو‬ ‫دەكرێت كۆیالیەتی ژنە‪ .‬ئەو ئۆبژە كۆمەاڵیەتیەیە‬ ‫كە سەرجەم شێوەكانی دەس��ەاڵت و دەوڵەتی‬ ‫لەسەر تاقیكراوەتەوە‪.‬‬ ‫سەرمایەداری و دەوڵەت ـ نەتەوە كە بە هۆشیاریەكی‬ ‫قوڵی تێگەیشتنی ئ��ەم تایبەتمەندێتیانەی‬ ‫كۆمەاڵیەتی ژن دەجووڵێنەوە‪ ،‬گرنگی و بایەخێكی‬ ‫زۆر بە بەركارهێنانی ژن دەدەن بەو سیفەتەی‬ ‫لەپێشترین ئامرازی سەرمایە و دەسەاڵتە‪ .‬هەربۆیە‬ ‫پێویستە زۆر بەباشی بزانرێت ئەگەر كۆیالیەتی‬ ‫ژن نەبێت ئ��ەوا هیچ جۆرێكی كۆیالیەتییەك‬ ‫چانس و دەرفەتی پەرەسەندن و ژیانی نابێت‪.‬‬ ‫سەرمایەداری و دەوڵ��ەت ــ نەتەوە گوزارشت‬ ‫لەو پیاوە دەسەاڵتدارە دەك��ەن كە لەئاستێكی‬ ‫بەرزدا بووە بە دام و دەزگا‪ .‬راشكاوانەتر بیڵێین‬ ‫سەرمایەداری و دەوڵەت ــ نەتەوە پاوانی پیاوی‬ ‫زۆردار و چەوسێنەرە‪ .‬پارچەكردنی ئەم پاوانە‬ ‫لەوانەیە لەپارچەكردنی ئەتۆم زەحمەتتر بێت‪.‬‬ ‫بەو سیفەتەی دیموگرافیا (زانستی دانیشتوان)‬ ‫باڵێكی الوەكی رەگەزگەرایی كۆمەڵگایە بەیەكەوە‬ ‫لەگەڵ مۆدێرنیتە بە مەبەستی ئاواكردنی سوپای‬ ‫سەربازی‪ ،‬سوپای بێكاران و كۆمەڵگای نەتەوەی‬ ‫ستاندار ئاماریش بەكاردێنن و زاوزێی ژنان بەپێوانەی‬ ‫مێژوویی دەبەستنەوە‪ .‬ئ��ەو ئایدیۆلۆژیایەی‬ ‫بەماڵتۆسگەرایی ناو دەبرێت گوزارشت لەو رەوشە‬ ‫دەكات‪ .‬زیادبوونی لەرادەبەدەری ژمارەی دانیشتوان‬ ‫كە هەڕەشە لە كۆمەڵگا و ژینگە دەكات لەگەوهەری‬ ‫خۆیدا كێشەیەكی بایۆلۆژی نییە؛ بەڵكو ئەنجامێكی‬ ‫قۆستنەوەی ئایدیۆلۆژیای رەگەزگەراییە لەالیەن‬ ‫سەرمایەداری و دەوڵەت ــ نەتەوەوە‪ .‬خێزانگەرایی‬ ‫مۆدێرنیشی لەناودا ئایدیۆلۆژیای رەگەزگەرایی و‬ ‫كردەوەكانی سەرمایەداری و دەوڵەت ــ نەتەوە‬ ‫لەوانەیە بۆ كۆمەڵگا و ژینگە گەورەترین سەرچاوەی‬ ‫كێشە بن‪ .‬گرێدراو بەدەوڵەت ــ نەتەوە پێویستە‬ ‫رەگەزگەرایی كۆمەڵگا وەك پێنجەمین گەورە‬ ‫سەرچاوەی كێشەی كۆمەاڵیەتی هەڵسەنگێنرێت‪.‬‬ ‫كێشەی دان��ی��ش��ت��وان ل��ەن��زی��ك��ەوە گ��رێ��دراوی‬ ‫رەگ��ەزگ��ەرای��ی‪ ،‬خێزان و ژن��ە‪ .‬زۆری ژم��ارەی‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دانیشتوان‪ ،‬واتای سەرمایەیەكی زیاترە‪" .‬ژنێتی‬ ‫ماڵەوە" كارگەی زیادكردنی دانیشتوانە‪ .‬دەتوانین‬ ‫بەكارگەی بەرهەمهێنانی ئەو موڵكە "منداڵ"‬ ‫بەنرخانە ناوی ببەین كە سیستەم پێویستییەكی‬ ‫زۆری پێیەتی‪ .‬بەداخەوە لەژێر سایەی سیستەمی‬ ‫بااڵدەستی پاوانخوازدا خێزان خراوەتە ناو ئەم‬ ‫رەوش���ەوە‪ .‬لەكاتێكدا ت��ەواوی ئێش و ئ��ازار و‬ ‫زەحمەتیەكان بەسەر ژندا دەسەپێنرێت‪ ،‬هەرچی‬ ‫بەهای موڵكەكەیە بەهادارترین دیاری سیستەمە‪.‬‬ ‫زیادبوونی ژم��ارەی دانیشتوان ه��ەرە زێ��دە ژن‬ ‫پەرێشان دەكات‪ .‬لەئایدیۆلۆژیای خانەدانێتیشدا‬ ‫رەوش بەمجۆرەیە‪ .‬بەرچاوترین و شیرینترین‬ ‫ئایدیۆلۆژیای مۆدێرنیتە خێزانگەراییە كە دواقۆناخە‬ ‫خانەدانێتی پێیگەیشتبێت‪ .‬تەواوی ئەم بابەتانە‬ ‫بەزیادیشەوە لەگەڵ ئایدیۆلۆژیای دەوڵەتگەرایی ــ‬ ‫نەتەوە دەبێت بەیەك‪ .‬چی لەپێگەیاندنی بەردەوامی‬ ‫منداڵ بۆ دەوڵەت ــ نەتەوە بەهادارترە؟ چونكە‬ ‫زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی دەوڵەت ــ نەتەوە‪،‬‬ ‫واتای هێزی زیاترە‪ .‬ئەمەش بەو واتایە دێت كە‬ ‫بەرژەوەندی ژیانی پاوانەكانی پیاو و سەرمایەی‬ ‫بەرتەسك لەژێر تەقینەوەی ژمارەی دانیشتواندا‬ ‫شاراوەیە‪ .‬زەحمەتی‪ ،‬خەم و پەژارە‪ ،‬سووكایەتی‬ ‫پێكردن‪ ،‬ئێش و ئ��ازار‪ ،‬تاوانباری‪ ،‬ه��ەژاری و‬ ‫برسێتی گشتی بەشی ژن��ە‪ .‬هەرچی قازانجە‬ ‫دڵ��خ��ۆش��ك��ەرەك��ەی��ە ه���ی "ب���ەگ"ـ���ەك���ەی و‬ ‫سەرمایەدارەكەیە‪ .‬هیچ سەردەمێك لەمێژوودا وەك‬ ‫رۆژی ئ��ەم��ڕۆم��ان هێز و ئ��ەزم��وون��ی ئ��ەوەی��ان‬ ‫پیشاننەداوە كە ژن وەك ئامرازێكی قۆستنەوەی‬ ‫هەمەالیەن بەكاربێنێت‪ .‬ژن وەك یەكەمین و‬ ‫دواترین كۆڵۆنی لەهەستیارترین ساتی مێژووی‬ ‫خۆیدا دەژیت‪.‬‬

‫كێشەی دانیشتوان‬ ‫لەنزیكەوە گرێدراوی‬ ‫رەگەزگەرایی‪ ،‬خێزان و ژنە‪.‬‬ ‫زۆری ژمارەی دانیشتوان‪ ،‬واتای‬ ‫سەرمایەیەكی زیاترە‪" .‬ژنێتی‬ ‫ماڵەوە" كارگەی زیادكردنی‬ ‫دانیشتوانە‪ .‬زیادبوونی ژمارەی‬ ‫دانیشتوان هەرە زێدە ژن‬ ‫پەرێشان دەكات‪ .‬لەئایدیۆلۆژیای‬ ‫خانەدانێتیشدا رەوش بەمجۆرەیە‪.‬‬ ‫بەرچاوترین و شیرینترین‬ ‫ئایدیۆلۆژیایمۆدێرنیتە‬ ‫خێزانگەراییە كە دواقۆناخە‬ ‫خانەدانێتیپێیگەیشتبێت‪.‬‬ ‫تەواوی ئەم بابەتانە بەزیادیشەوە‬ ‫لەگەڵ ئایدیۆلۆژیای دەوڵەتگەرایی‬ ‫ــ نەتەوە دەبێت بەیەك‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/9/15[ ]43‬ساڵی چوارم]‬

‫‪ 43‬بیرەوەری گەریال‬

‫ئەو كاتەی هەڤاڵ مریەم شەهید بوو‬

‫"هەڤاڵ لەیال مەكتوبەكەم دەگەهێنیتە كچەكەم وانییە؟"‬

‫ن‪ :‬نورفێر ـ و‪ :‬ڕێبوار هەمەوەندی‬ ‫س��اڵ��ی"‪ "1997‬لەهەرێمی ب��ۆت��ان دوژم��ن‬ ‫ئۆپەراسیۆنی دەست پێكردبوو‪ ،‬هەربۆیە بڕیار‬ ‫درا كە یەكینەكانی ئێمە پاشەكشێ بكەن‪،‬‬ ‫كاتێك گەیشتینە هەفتانین بڕیارێكی تردرا‬ ‫كە دەبێت كەرتێكمان بگەڕێتەوە بۆ "مەتینا"‪،‬‬ ‫لەسەر ئەم بڕیارە ڕێی مەتینامان گرتە بەر‪،‬‬ ‫بەاڵم دوژمن هەر لەئاوی خابورەوە چاودێری‬ ‫ئێمەیان كردبوو و بۆسەیان بۆدانابووین‪،‬‬ ‫بەبێ ئەوەی هەست بەخۆمان بكەین بەناو‬ ‫بۆسەكاندا تێپەڕی بووین و دوژمنیش هەر‬ ‫چ��اودی��ری ئێمەیان ك��ردب��وو دەیانویست‬ ‫لەشوێنێكی گونجاودا پەالمارمان بدەن‪.‬‬ ‫ل��ەن��او ك��ەرت��ەك��ەم��ان��دا ه��ەڤ��اڵ"م��ری��ەم" و‬ ‫هەڤاڵ"جومعە"شمان لەگەڵدا بوو‪ ،‬سەرەرای‬ ‫ئەوەی زۆر ماندوش بووین‪ ،‬بەاڵم بەردەوام‬ ‫بووین لەرێكردن و هەوڵماندەدا كە بەزووترین‬

‫كات بگەینە ئەو شوێنەی كە بۆمانیان دیاری‬ ‫كردبوو‪.‬‬ ‫هێزی پێشمەرگەی پارتی و سوپای تورك‬ ‫چ��اودی��ری ئێمەیان دەك��رد و دەیانویست‬ ‫لەشوێنێكی گونجاودا دەستمان لێبكەنەوە‪،‬‬ ‫ئێمەش بەبێ ئەوەی ئاگاداری ئەم چاودێرییە‬ ‫بین بەیەك ڕیز بەردەوام بووین لەرێكردن‪،‬‬ ‫دوای ماوەیەك كە گەیشتینە شوێنێكی كراوە‬ ‫كە دوو ڕێگای بەیەكەوە گرێ دەدا‪ .‬لەكاتی‬ ‫پەڕینەوەماندا چاومان بە زریپۆشەكانی‬ ‫دوژمن كەوت و ئێمەیان دایە بەر دەستڕێژی‬ ‫گوللە ئێرە شوێنێكی گونجاو بوو بۆ دوژمن‬ ‫كە ئامانجی خۆیان بپێكن‪ ،‬لەگەڵ گروپێكی‬ ‫ترمان كە هاتبوون بۆ هاوكاری ئێمە كەوتینە‬ ‫ناو بۆسەی دوژمنەوە‪ ،‬لەچوارالوە تەقەیان‬ ‫لێدەكردین‪ ،‬هاواری ئەوەی ڕاكەن ‪ ...‬وەرە ‪...‬‬ ‫بڕۆ تێكەڵ بە تۆز و دوكەڵ ببوو‪ ،‬نەماندەزانی‬ ‫بۆ كوێ ڕابكەین‪ ،‬منیش بە هەموو توانای‬

‫خۆمەوە هاوارم دەكرد ‪ ...‬ڕاكەن ‪ ...‬ڕاكەن‪.‬‬ ‫ه��ەڤ��اڵ"م��ری��ەم" ب��ڕی��اری گ��ەڕان��ەوەم��ان‬ ‫لەهەفتانینەوە بۆ مەتینای ڕەد كردبۆوە‪.‬‬ ‫هەڤاڵ مریەم دەیویست لەشوێنەكەی خۆمان‬ ‫بمێنینەوە تاكو بتوانین هاوكاری ئەو گروپانە‬ ‫بكەین كە لەشەڕدا بوون‪ ،‬سەرەرای ئەو هەموو‬ ‫سوربونەی هەڤال مریەم‪ ،‬بەاڵم ڕێگا نەدرا‬ ‫كە بمێنینەوە و بڕیاری گەڕانەوەمانیاندابوو‪.‬‬ ‫هەڤاڵ مریەم كەسێكی زۆر مەزن بوو هەست‬ ‫كردنێكی پتەوی هەبوو‪ ،‬لەبەر ئەوەی لەزانكۆ‬ ‫لەبەشی دەرونناسی خوێندبووی زۆرج��ار‬ ‫گاڵتەم لەگەڵی دەكرد و پێم دەگوت‪":‬هەڤاڵ‬ ‫مریەم تۆ خویندنی ب��ااڵی دەرونناسیت‬ ‫خوێندووە‪ ،‬ئەمڕۆ بێزەوقم دەتوانی پێم بڵێت‬ ‫هۆیەكەی چییە؟"‪ .‬ئەویش بە بزەیەكەوە‬ ‫دەیگوت‪":‬ئۆ هەڤاڵ لەیال چی دەڵێت تۆ‪...‬؟"‪.‬‬ ‫هەڤاڵ مریەم هەوڵێكی زۆری دەدا كە دڵی‬ ‫كەس نەڕەنجێنێت‪ .‬بەدرێژایی ڕێكردنمان‬


‫بیرەوەری گەریال ‪44‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/9/15‬ژماره‪]43‬‬

‫مۆڕاڵی زۆر خراپ بوو‪ ،‬ه��ەروەك بڵێی‬ ‫هەستی بە‌م ڕووداوە كردبێت‪ ،‬جارناجارێك‬ ‫پێی دەگوتم‪":‬هەڤاڵ لەیال ئەگەر شەهید بووم‬ ‫دەبێت ئەم نامەیەم بگەهێنیتە شیالنی كچم‪،‬‬ ‫ئەیگەهێنیت وانییە؟"‪ .‬بەم قسەیەی توڕە‬ ‫دەبووم و پێمگوت‪":‬هەڤاڵ مریەم لەجیاتی‬ ‫ئەوەی مۆڕاڵم بدەیتێ كە چی باسی چیم بۆ‬ ‫دەكەیت"‪.‬‬ ‫دوای ماوەیەك جارێكی تر گوتی‪":‬هەڤاڵ لەیال‬ ‫مەكتوبەكەم دەگەهێنیتە كچەكەم وانییە؟"‪.‬‬ ‫بۆ ئەوەی دڵی نەڕەنجێت سەرم بۆ ڕاوەشاند‪،‬‬ ‫دوای م��اوەی��ەك وەاڵم��ی بەڵێنی لەمنەوە‬ ‫وەرگرت‪ ،‬ئیتر هەردووكمان بێدەنگ بووین‪،‬‬ ‫یەك قسەمان پێ نەدەكرا‪ ،‬نەمدەتوانی قسە‬ ‫بكەم‪ ،‬بەاڵم ئەو قسانەی هەڤاڵ مریەم ناخمی‬ ‫خواردبوو‪ .‬ببوو بە دەردێك بۆ من‪ ،‬هەڵبەت‬ ‫هەڤاڵ مریەم هەمیشە م��ۆڕاڵ��ی بە ئێمە‬ ‫دەدا و لەگەڵماندا دەم بە خەندە بوو‪ ،‬ئەم‬ ‫داواكارییەی جەرگمی بریندار كردبوو‪ ،‬بێچارە‬ ‫بووم‪ ،‬هیچم لەدەست نەدەهات‪ ،‬دەمویست‬ ‫مۆڕاڵی بدەمێ‪ ،‬بەاڵم قسەكانی سەرسامی‬ ‫كردبووم و دڵگران ببووم‪ ،‬هەربۆیە بێدەنگیم‬ ‫بۆ خۆم هەڵبژارد‪.‬‬ ‫دەنگی هاواری هەڤاڵە بریندارەكان تاریكی‬ ‫شەویان دەلەراندەوە؛"لێرە بەجێم مەهێڵن"‪.‬‬ ‫تیشكی مانگ هەموو تاریكی شەوی بەالدا‬ ‫خستبوو و بەئاسانی دەتتوانی هەموو شتێك‬ ‫ببینیت‪ ،‬لەبەردەممدا هەڤاڵ سەردارم بینی‬ ‫درێژ ببوو‪ ،‬هاوارێكم لێكرد هەڤاڵ سەردار‬ ‫هەڵسە وەرە دەستم بگرە و با بڕۆین‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەڤاڵ س��ەردار هەڵنەسا هیچ نەجواڵیەوە‪،‬‬ ‫حاڵی بووم كە هەڤاڵ سەردار شەهید بووە‪،‬‬ ‫لەوكاتەدا گوێم لەدەنگی هەڤاڵ مریەم بوو‬ ‫بانگی منی دەكرد بۆ الی خۆی و دەیویست‬ ‫بچم چەكەكی هەڵبگرم‪ ،‬هەڤاڵ مریەم بریندار‬ ‫ببوو‪ ،‬كاتێك گەیشتمە الی خوێنێكی زۆری‬ ‫لێدەچۆڕی‪ ،‬لەبەر ئ��ەوەی هەڤاڵ مریەم‬ ‫ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوبەرایەتی هەرێم‬ ‫بوو پێگوتم كە لەناو جانتاكەیدا ڕاپۆرتی‬ ‫لێپرسینەوە هەیە‪ .‬هەربۆیە نابێت بكەوێتە‬

‫دەستی دوژمنەوە‪ ،‬چەند جارێك پێگوتم كە‬ ‫دەبێت جانتاكەی ‪ ...‬چەك و چاكەتەكەی‬ ‫هەڵبگرم‪ ،‬دوایش گوتی‪":‬نامەكەم دەگەهێنیتە‬ ‫كچەكەم وا ‪ ،"...‬قسەكەی تەواو نەكرد و‬ ‫شەهید بوو‪ ،‬من زۆر شڵەژام ‪ ...‬سەرسام‬ ‫بووم‪ ،‬نەمدەزانی چی بكەم‪ ،‬یەك شتم دەزانی‬ ‫ئەویش ئەوەبوو كە نەمدەتوانی بەو شێوەیە‬ ‫هەڤاڵ مریەم بەجێبهێڵم‪ .‬بەئێلەگەكەم‬ ‫ئەو خوێنەم دەسڕیەوە كە لەدەمی هەڤاڵ‬ ‫مریەمەوە دەهاتە خوارەوە‪ ،‬دونیام سەروبن‬ ‫ببوو‪ ،‬ئەو هەموو فیشەكە كە دە‌یانتەقاند من‬ ‫گوێم لەهیچیان نەدەبوو‪ ،‬ئەوكاتە وەك كەڕم‬ ‫لێهاتبوو‪ ،‬تەنها خۆم بەسەر ئەو تەرمە دادابوو‬ ‫كە بەبێ گیان پاڵكەوتبوو‪ ،‬نەدەبوایە واببوایە‪،‬‬ ‫دەبوایە هەڤاڵ مریەم شەهید نەبوایە‪.‬‬ ‫لەناكاو چەند هەڤاڵێكم بینی كە لەنزیكمدا‬ ‫بەڕاكردن تێپەڕین و هاواریان لێدەكردم كە‬ ‫دەبێت بچمە الیان‪ ،‬منیش ه��اوارم لێكردن‬ ‫ئێوە بڕۆن نەختێكی تر دێمە التان‪ ،‬ئەوانیش‬ ‫ڕویان تێكردمەوە و بەتوڕەبونەوە پێیانگوتم‬ ‫هەڤاڵ لەیال خێراكە وەرەالمان‪ ،‬لەشوێنەكەی‬ ‫خۆم هەڵسام و چەكەكەی هەڤاڵ مریەمیشم‬ ‫ه��ەڵ��گ��رت و ك��ەوت��م��ە ڕێ���ك���ردن‪ ،‬دوای���ش‬ ‫دەستمكرد بە ڕاكردن‪ ،‬دوای ماوەیەكی زۆر‬ ‫بۆم دەركەوت كە چاكەتەكەی هەڤاڵ مریەمم‬ ‫لەجیاتی ئێلەگەكەی خۆم هەڵگرتووە‪ ،‬ماوەی‬ ‫نیو كاتژمێر تێپەڕی بوو‪ ،‬كەوتەوە خەیاڵم‬ ‫كە جانتاكەی هەڤاڵ مریەمم لەبیر چووە‪،‬‬ ‫ویستم بگەڕێمەوە‪ ،‬بەاڵم دوو هەڤاڵ گرتمیان‬ ‫پێیانگوتم شێت بویتە ماوەیەكی زۆر بەسەر‬ ‫چووە ناتوانیت بگەڕێیتەوە ئێستا دوژمن‬ ‫گەیشتۆتە ئەوێ‪ ،‬بەڵێ نەمتوانی بگەڕێمەوە‪.‬‬ ‫بۆ بەیانی زانیمان بریندارێك و حەوت‬ ‫شەهیدمان ه��ەب��ووە‪ .‬بریندارەكەشمان‬ ‫هەڤاڵ"چیچەك" ب��وو‪ .‬بۆ ئ��ەوەی بەدیلی‬ ‫نەكەوێتە دەستی دوژمنەوە روومانەكەی‬ ‫دەردەهێنێت و دەڵێت‪":‬بمرێ خیانەت ‪...‬‬ ‫بژی سەرۆك ئاپۆ" و خۆی دەتەقێنێتەوە و‬ ‫شەهید دەبێت‪ .‬لەئەنجامی ئەم هێرشانەدا‬ ‫شەهیدێكی زۆرمان دابوو‪ ،‬دوای ماوەیەكی‬ ‫دوور و درێژیش هۆشمان نەهاتەوە سەرخۆ‪،‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫هەموومان بیرمان ل��ەوە دەك���ردەوە كە‬ ‫بەچی روویەكەوە بچینە بەردەمی سەرۆك‪،‬‬ ‫زۆر خەفەتمان دەخ��وارد‪ ،‬چۆن لەڕوومان‬ ‫دەهات بچینە بەردەم سەرۆك؛ چونكە سەرۆك‬ ‫لەبارەی هەڤاڵ مریەمەوە گوتبوی‪":‬بۆ ئازادی‬ ‫ژنان هەڤاڵ مریەم مەرجە"‪ ،‬چۆن بتوانین‬ ‫بەسەرۆك بڵێین هەڤاڵ مریەم شەهید بووە‪.‬‬ ‫كاتێك گەیشتینە گۆڕەپانی سەرۆكایەتی‬ ‫هەموومان ل��ەب��ەردەم س��ەرۆك ڕیز بووین‪،‬‬ ‫سەرمان شۆڕ كردبوو و كەسمان قسەمان‬ ‫پێنەدەكرا‪ ،‬زات��ەن لەتەماشاكردنی ئێمەدا‬ ‫لەهەڵوێستەكەی سەرۆك حاڵی ببووین‪.‬‬ ‫س��ەرۆك بەم شێوەیە دەستی بە ئاخافتن‬ ‫كرد‪":‬بۆچی ئەوەندە شەهادەتی هەرزانبەها‬ ‫دەدەن"‪ .‬و بەمشێوەیەش كۆتایی بە‬ ‫ئاخافتنەكەی هێنا‪":‬كۆمیتەی بەرپرسیارێتی‬ ‫هەرێم لەئەركەكەی دوورخراوە‌تەوە‪ ،‬هەمووتان‬ ‫چەكەكانتان دانێن لێپرسینەوەتان لەگەڵ‬ ‫دەكرێت"‪.‬‬ ‫هەڤاڵ مریەم خاوەن كەسایەتیەكی مەزن بوو‪،‬‬ ‫بۆ ئازادی ژنان پێشڕەو بوو‪ ،‬زۆر هەستیار و‬ ‫هەستی بە هەموو شتێك دەكرد‪ ،‬هیچ كاتێك‬ ‫لەبارەی هەستكردنییەوە بەهەڵەدا نەدەچوو‪،‬‬ ‫لەوەدەچێت ئ��ەو ڕۆژە هەستی بە هاتنە‬ ‫ئاراوەی رووداوەكەی كردبێت هەربۆیە مۆڕاڵی‬ ‫خراپ بوو‪ ،‬ئەو ڕۆژە هیچ نانی نەخوارد‪ ،‬پێی‬ ‫نەدەخورا تەنها چایەكی خ��واردەوە و ئەو‬ ‫مەكتوبەشی بۆ كچكەكەی نووسی‪.‬‬ ‫كەسێكی زۆر ب��ەت��وان��ا ب���وو هەمیشە‬ ‫دەیگوت‪":‬لەپێناو خوڵقاندنی ژیانێكی ئازاد‬ ‫وازم لەمێردەكەم هێنا"‪ .‬هەڤاڵ مریەم‬ ‫بەردەوام وێنەی شیالنی كچی لەگەڵ خۆیدا‬ ‫هەڵدەگرت‪ ،‬لەڕاستیدا سەرۆك نەیدەویست‬ ‫هەڤاڵ مریەم بچێتە شاخ؛ بەڵكو دەیویست‬ ‫لەگۆڕەپانی سەرۆكایەتی بمێنێتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەبەر ئەوەی هەڤاڵ مریەم زۆر سوور بوو‬ ‫لەسەر داخوازیەكەی خۆی كە دەیەوێت بچێتە‬ ‫شاخ بۆیە سەرۆكیش ئەم خواستەی ڕەد‬ ‫نەكردەوە‪.‬‬

‫ژیاننامەی ئەندامی یەكینەكانی پاراستنی گەل‪ ،‬شەهید"ئامانج حەمید خورشید"‪ ،‬ناسراو بە"ئامەد فیداكار"‬ ‫‪Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan‬‬ ‫]‪[Jimarey: 43 ] [Salî: 2014‬‬

‫شەهید"ئامانج حەمید خورشید"‪ ،‬ناسراو‬ ‫بە"ئامەد فیداكار"‪ ،‬ناوی دایكی"زارا"یە و ناوی‬ ‫باوكی"حەمید خۆرشید"ە و لەدایكبووی ساڵی‬ ‫‪1991‬ە و لەبەواری"‪"2012‬دا پەیوەندی بە بزاڤی‬ ‫ئازادیخوازی كوردستان كردووە‪ .‬بە پێ زانیاری‬ ‫ل�����������ە"‪"2014/8/12‬دا ل��ەئ��ۆپ��ەراس��ی��ۆن��ی‬

‫تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان دژ بەگروپە چەتە و‬ ‫تیرۆریستیەكانی داعش لەپارێزگای حەسەكە‬ ‫لەناحیەی تەلتەمەر دەگاتە پلەی شەهادەت و‬ ‫لە ئێستادا تەرمەكەی گەڕندراوەتەوە زێدی باو‬ ‫و باپیرانی و لەشاری كەركوك و لەقەبرستانی‬ ‫رەحیمئاوا بەخاك سپێردراوە‪.‬‬

‫‪Rojî Wilat‬‬

‫گەریالی شەهید"ئامانج حەمید‬ ‫خورشید"‪ ،‬ناسراو بە"ئامەد فیداكار"‬


‫چەند دیمەنێك لەمەراسیمی پرسەی شەهید"ئامانج حەمید خورشید" ـ كەركوك‬


Rojî Wilat Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan [Jimarey: 43 ] [Salî: 2014]

‫گەریالی شەهید"ئامانج حەمید‬ "‫ ناسراو بە"ئامەد فیداكار‬،"‫خورشید‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.