Rojiwelat jimare 41

Page 1

‫رۆژی واڵت‬

‫گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات‬ ‫[ساڵی ‪[ ]4‬ژمارەی ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬خەرمانان‪ 2714‬کوردی] [نرخ‪ 1500 :‬دينار]‬

‫عەلی مەحمود؛‬

‫توركیا"حكومەت و پەرلەمانی" هەرێمی كۆنترۆڵكردوە بۆیە‬ ‫لەئاست رۆژئاوا هەڵوێستیان نابێت‬ ‫نەجیبە عومەر؛‬

‫ئەو الیەنانەی جاران ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ خاوەن لەداخوازیەكانی خۆیان دەرناكەون‬ ‫لوقمانی حاجی كەریم؛‬

‫داعش نەخشەیەكی نێودەوڵەتی و ئیقلیمیە‪،‬‬ ‫بۆ لێدانی رۆژئاوای كورستان و كۆنكردنی‬

‫سەمیرە محەمەد؛‬

‫ئێرانە‬

‫حیزبەكان‪،‬حیزبی پیاوانن؛‬ ‫حكومەتەكەشمان‪ ،‬حكومەتێكی پیاوانە‬

‫رێبوار ئاسایش؛‬ ‫هەموو كاروبیرمان بۆ ئەوەیە ناوچە دابڕێنراوەكان بگەڕێنینەوە سەر هەرێم‬ ‫ئۆجاالن؛‬ ‫شیكردنەوەی خێزان‪ ،‬شیكاركردنی دەسەاڵت ـ دەوڵەت ـ چین و كۆمەڵگایە‬


‫"خوێن و سنور"‬ ‫كۆبانێ و كەركوك‬

‫پێشمەرگەیەک‬ ‫لە کەرکوک گیانی‬ ‫ئەبەخشێ و‬ ‫گەریالیەک‬ ‫خوێنی ئەڕژی لە کۆبانێ‪،‬‬ ‫لە دوو سەنگەر‬ ‫بۆ یەک خاکی‬ ‫دابەشکراو‬ ‫شەهید ئەبن‬ ‫فەرمانڕەوا بۆ نازانی‬ ‫چاوبکەوە‬ ‫داگیرکەر هەر‬ ‫داگیرکەرەو‬ ‫خوێنی گەشی‬ ‫واڵتپارێزەکان سورە‬ ‫ئیتر تاکەی‬ ‫هەر پابەندی بەو‬ ‫تەلبەندەی‬ ‫لە سەر نەخشەی‬ ‫دوژمنان ناوی سنورە؟!‬ ‫کوردۆ شوانی‬ ‫‪2014\7\9‬‬


‫~‬ ‫ساڵی ‪ | 4‬ژماره ‪41‬‬ ‫‪2014/7/15‬‬ ‫‪Rojî Wilat‬‬

‫رۆژی واڵت‬

‫گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات‬ ‫[ساڵی ‪[ ]4‬ژمارەی ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬خەرمانان‪ 2714‬کوردی] [نرخ‪ 1500 :‬دينار]‬

‫‪Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan‬‬ ‫]‪[Jimarey: 41] [Salî: 2014‬‬

‫عەلی مەحمود؛‬

‫توركیا"حكومەت و پەرلەمانی" هەرێمی كۆنترۆڵكردوە بۆیە‬ ‫لەئاست رۆژئاوا هەڵوێستیان نابێت‬ ‫نەجیبە عومەر؛‬

‫ئەو الیەنانەی جاران ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ خاوەن لەداخوازیەكانی خۆیان دەرناكەون‬ ‫لوقمانی حاجی كەریم؛‬

‫داعش نەخشەیەكی نێودەوڵەتی و ئیقلیمیە‪،‬‬ ‫بۆ لێدانی رۆژئاوای كورستان و كۆنكردنی‬

‫سەمیرە محەمەد؛‬

‫ئێرانە‬

‫حیزبەكان‪،‬حیزبی پیاوانن؛‬ ‫حكومەتەكەشمان‪ ،‬حكومەتێكی پیاوانە‬

‫رێبوار ئاسایش؛‬ ‫هەموو كاروبیرمان بۆ ئەوەیە ناوچە دابڕێنراوەكان بگەڕێنینەوە سەر هەرێم‬ ‫ئۆجاالن؛‬

‫گەریالی شەهید"وەزیر قادر"‪،‬‬ ‫ناسراو بە"زرێڤان ئارمانج"‬

‫شیكردنەوەی خێزان‪ ،‬شیكاركردنی دەسەاڵت ـ دەوڵەت ـ چین و كۆمەڵگایە‬

‫خاوەنی ئیمتیاز‬

‫کۆمیتەی ڕاگەیاندنی ‪PÇDK‬‬

‫سەروتار‬ ‫راپۆرت‬

‫سەرنووسەر‬

‫پەروین حەسەن مستەفا‬

‫وتار‬

‫بەڕێوەبەری نووسین‬ ‫ئارام کەریم بابان‬

‫دەستەی نووسەران‬ ‫فەهمی محەمەد‬ ‫سۆران حسین‬ ‫ئامینه محەمەد‬ ‫چنوور غەریب‬

‫دیزاین‬

‫كاردۆ عەلیالی‬

‫ژمارەی متامنه‬ ‫‪446‬‬

‫بۆ پەیوەندی گرتن‬ ‫‪www.PCDK.org‬‬ ‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬ ‫ناو نیشان‬ ‫کەرکوک‪ ،‬بەرامبەر یانەی وەرزشی کەرکوک‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫گەنجان‬

‫هونەر‬ ‫ژنان‬ ‫بیرەوەری كەریال‬

‫‪ ......2‬قەیران بەدروشم چارەسەرنابێت‪ ،‬پێویستی بەپرۆژە و نەخشە رێگای چارەسەری دیموكراتیانەیە‬

‫‪ ......3‬ئەو ناوچانە كەوتونەتە بەر هێرشی تەهجیر‪ ،‬تەرحیل‪ ،‬تەعریب و تەبعیس‬ ‫‪ ......24‬چاودێرە دیارەكانی جیهان زلهێزەكانی پشتی داعش ئاشكرا دەكەن‬ ‫‪ ..... 9‬ئایا دەوڵەتی كوردی دەبێتە چارەسەری بۆ دۆزی گەلەكەمان؟؟‬ ‫‪ ...... 10‬داعشی ئێرە و داعشی ئەوێ‪ ،‬كامیان باش و كامیان خەراپ؟!‬ ‫‪ ...... 18‬دەوڵەتی كوردی كامەیە سنورەكەی ‪ ...‬تا ڕابگەێندرێت‬ ‫‪ ...... 19‬هەڵوێستی كوردی ئازاد!!‬ ‫‪ ...... 28‬نە سونە و نەشیعە‪ ،‬هێڵی سێیەم بۆ باشوور تاكە بژارە‬ ‫‪ ...... 34‬بارزانی لەشوێنی دەوڵەتی كوردی كۆمارێكی بنكەیی توركی دروستدەكات‬ ‫‪ ...... 6‬عەلی مەحمود؛ حكومەت و پەرلەمان لەالیەن میحوەری توركیاوە كۆنترۆڵ كراوە‬ ‫‪ ...... 13‬نەجیبە عومەر؛ ئێمە چیتر ناتوانین توڕەیی ئەندامانمان كۆنترۆڵ بكەین‬ ‫‪ ...... 21‬سەمیرە محەمەد؛ حیزبەكان‪،‬حیزبی پیاوانن؛ حكومەتەكەشمان‪ ،‬حكومەتێكی پیاوانە‬ ‫‪ ...... 26‬رێبوار ئاسایش؛ هەرێمی كوردستان كۆمەڵێ بنەمای تێدا بەدی ناكرێت بۆ بەرێوەبردنی‬ ‫واڵت‬ ‫‪ ...... 30‬لوقمانی حاجی كەریم؛ بارزانی و پارتەكەی بەشێكن لەرێككەوتنە نهێنیەكانی تایبەت‬ ‫بەداعش‬

‫‪...... 35‬گەنجانی كەركوك و هەڵەبجە لە زانستی سەردەمیانە بەدور و لەو پەڕی دەوڵەمەندی‬ ‫شارەكەیان لەهەژاری دەژین‬

‫‪ ...... 38‬حەسەن زیرەك‪ ،‬ئەو هونەرمەندەی بە زیندوێتی ماوەتەوە‬

‫‪ ...... 41‬ئۆجاالن؛ هەتا خێزان شیكار نەكرێت ناتوانین دەسەاڵت ـ دەوڵەت ـ چین و كۆمەڵگا شیكار‬ ‫بكەین‬

‫‪ ...... 43‬ئەم چاولێبڕینەی هێزی دوژمن و گوێگرتنە لە تێكستی گۆرانییەك دەچوو‬


‫سەروتار‬

‫‪2‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫قەیران بەدروشم چارەسەر نابێت‪،‬‬ ‫پێویستی بەپرۆژە و نەخشە رێگای چارەسەری دیموكراتیانەیە‬

‫شرۆڤه‌ی سیاسی‬ ‫لە سەدەی بیستەمدا مۆدێلی دەوڵەت ـ نەتەوە وەك تاكە‬ ‫بژارە بۆچارەسەری تەواوی كێشەكانی گەالن پێشخرا‪.‬‬ ‫لەروكەشدا وەك پ��رۆژەی چارەسەری دیاربوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پرۆژەیەكی سیستەمی سەرمایەداری بوو و بوو بە بەاڵ‬ ‫بەسەرمرۆڤایەتیەوە‪ .‬دەوڵەتی نەتەوەی كرایە پێوان بۆ‬ ‫هەرنەتەوەیەك‪ .‬ئەگەر نەتەوەیەك دەوڵەتی نەبوایە وەك‬ ‫ناتەواو و نەبوو هەژماردەكرا‪ .‬لەو پێناوەدا گەورەترین‬ ‫شەڕی نەتەوەپەرستی وەك كانگرێنێك بەرێوە چوو‪ .‬ئەم‬ ‫زهنیەتە هۆكاری سەرەكی بوون بۆ هەڵگیرسانی شەڕی‬ ‫یەكەمی جیهانی و دووەم‪ .‬كۆمەڵكوژی یەهودیەكان و‬ ‫ئەرمەنیەكان‪ ،‬كۆمەڵكوژی كوردان و كیمیاباران و ئەنفال‬ ‫و گۆری بەكۆمەڵ لەهەرچواربەشی كوردستان بەرهەمی‬ ‫ئەم زهنیەتە بوو‪ .‬گەالنی رۆژهەاڵتی ناوەراست بەتایبەتی‬ ‫كورد بەپێوانی یەكەم بووە قوربانی زهنیەتی دەوڵەت‬ ‫نەتەوە‪ .‬لە هەنگاوی یەكەمدا لە واڵتانی ئەوروپا ئەم‬ ‫چەمكە پێشخرا‪ ،‬بەاڵم مەجبور بوون گۆرانكاری تێدا‬ ‫بكەن‪ .‬ئەو دەوڵەت نەتەوەی كە ستراتیجیەكەی یەك‬ ‫نەتەوە یەك زم��ان یەك ئااڵ یەك ئاین بوو وخ��اوەن‬ ‫سنورێكی وشكیی دیاریكراو بوو‪ ،‬ئێستا لەهەندێك واڵتی‬ ‫ئەۆروپیدا چەندەها نەتەوە و زمان و كەلتوری جیاواز‬ ‫بەیەكەوە دەژین و هەریەكەشیان خاوەنی خۆبەرێوەبردنی‬ ‫خۆیانن‪ .‬بێگومان ئەم هەنگاوەش بە رەخنەی توندی‬ ‫فەیلەسوف و زاناكانی ئەوروپا بوو‪ .‬لە پراكتیكیشدا‬ ‫بینیان كە فۆرمی بەرێوەبردنی دەولەت ـ نەتەوە زۆر‬ ‫زەرەرمەند دەبێت بۆ دیموكراسی و ئازادی و ئابوری‪،‬‬ ‫بەاڵم لەرۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا هێشتا وەك مۆدێلی مان و‬ ‫نەمان تەماشا دەكرێت‪ ،‬بەتایبەتی دەوڵەتانی سەردەست‬ ‫لە كوردستاندا وەك(ئێراق و توركیا و سوریا و ئێران)‪،‬‬ ‫هەڵوەشانەوەی دەوڵەت ـ نەتەوەیەكانیان وەك مردنی‬ ‫نەتەوەكەیان دەبینن‪ .‬بێگومان ئەم زهنیەتە ئاستەنگیەكی‬ ‫مەزنە لەبەردەم چارەسەریی پرسی كوردا هەتا رۆژی‬ ‫ئەمڕۆ‪.‬‬ ‫ئاشكرایە چەوسانەوەی نەتەوەی كورد بەدرێژای سەدەی‬ ‫بیستەم و پەراوێزخستن و بێ بەشكردنی لەو دەوڵەت ـ‬ ‫نەتەوەیە وەهای لە تاكی كورد كرد كە ئەویش هەموو‬ ‫ئامانجەكانی لە دروستبوونی دەوڵەتدا ببینێتەوە‪ .‬چونكە‬ ‫بژارەیەكی تریان بۆ نەهێشتبووە‪ ،‬بەاڵم لەئەنجامی‬ ‫تێكۆشانی بێ ووچانی گەلی ك��ورد لەسەرتاسەری‬ ‫كوردستاندا خۆی لەچارەسەری دیموكراتیانە نزیك‬ ‫كردۆتەوە‪.‬‬ ‫لە رۆژئاوای كوردستان راگەیاندنی قەوارەیەكی سەربەخۆ‬ ‫و ئاواكردنی خۆبەرێوەبردنی دیموكراتی گەرەترین‬ ‫دەس��ك��ەوت��ە ب��ۆ ت���ەواوی گەلەكەمان ب��ووە هۆكاری‬ ‫گۆرانكاری هاوسەنگی سیستەم لە هەرێمەكەدا ورەی‬ ‫دایە هەموو گەالنی ژیردەست و ترسی خستە ناو دڵی‬

‫دەسەاڵتداران‪ .‬بەتایبەتی بەسەركەوتنی پرۆژەی بەیەكەوە‬ ‫ژیانكردنی گەالن لەسەر هێڵی نەتەوەیەكی دیموكرات‪،‬‬ ‫چونكە ئەم پرۆژەیە لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستان‬ ‫بەیەكەوەژیانی گەالنیش پەسەند دەك��ات و رێگە لە‬ ‫زهنیەتی نەتەوەپەرستی دەگرێت و بنگەی شەڕی‬ ‫نەتەوەپەرستی رادەماڵێت و بەم شێوەیەش پیالنی‬ ‫دەس��ەاڵت��داران و چەكفرۆشان پوچەڵدەكاتەوە‪ .‬خاڵی‬ ‫بەهێزی پرۆژەكەش پێشخستنی ئ��ازادی ژنە كە رێگە‬ ‫لە ناوەندگەرایی و دیكتاتۆریت دەگرێت‪ .‬هەربۆیە دوو‬ ‫ساڵە داعش بەشێوەیەكی زۆر هۆڤانە شەڕ لەدژی ئەو‬ ‫دەسكەوتانە بەرێوە دەبات‪ .‬لە ئێراق و باشوری كوردستان‬ ‫مانگێك زیاترە موسڵ داگیركراوە و ژمارەیەك لەناوچە‬ ‫كوردستانیەكان روبەروی هێزە تیرۆرستیەكانی داعش‬ ‫دەبنەوە‪ .‬ئێراق ئێستا لەروی ئیداریەوە بووە بە سی‬ ‫پارچە‪ .‬بێگومان ناتوانین ئەو راستیە نەبینن كە داعش لە‬ ‫الیەن دەسەاڵتدارانی هەرێمی و هێزی نێودەوڵەتیەكانەوە‬ ‫پشتیوانی لێدەكرێت و لە روكەشدا وەك شەڕی مەزهەبی‬ ‫دیار دەبیت‪ ،‬بەاڵم لە بنەمادا دەخوازن لە یەككاتدا قەیران‬ ‫و شەڕی نەتەوەپەرستی و مەزهەبگەرایی لە هەرێمەكەدا‬ ‫پێشبخەن بۆ ئەوەی بازرگانانی شەڕ ئەسپی خۆیان تێدا‬ ‫تاو بدەن‪ .‬هەرچەندە ئەم هێزانە دەخوازن لە كەسایەتی‬ ‫رۆژئاوادا زەربەی كوشندە لە هەموو دەسكەوتەكانی گەلی‬ ‫كورد بدەن‪ ،‬بەهۆكاری هەبوونی پرۆژەی خۆبەرێوەبردنی‬ ‫دیموكراتی كە بەرهەمی فكری رێبەر ئۆجاالنە‪ ،‬بەاڵم تا‬ ‫ئەم ساتەش تیرۆرستان هیچ ئەنجامێكیان وەرنەگرتووە‪.‬‬ ‫لەباشوری كوردستاندا لەگەڵ ئەوەی كە هێزی پێشمەرگە‬ ‫لەهەموو سنورەكانی كەركوك و دوزخورماتوو‪ ،‬جەلەوال‬ ‫و شەنگال زۆر قارەمانانە روبەروی هێرشەكانی داعش‬ ‫دەبنەوە و شانبەشانی هیزەكانی یەپەگە لەكۆبانێ و‬ ‫تلكۆچەر و سەریكانی لەناو بەرخۆدانێكی گشتیدان‬ ‫و ئەمەش بۆ خۆی واتای یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی‬ ‫نەتەوەییە لەبەرگریكردنی خاكدا‪.‬‬ ‫داع��ش ئ��ەوەن��دەی لە باشوری كوردستان قەیرانی‬ ‫دروستكردووە بەو ئەندازە لە ناوچە عەرەبنشینەكاندا‬ ‫ئەو كێشە و قەیرانانە نابینرێت‪ .‬هەرچەندە باشوری‬ ‫كوردستان لە م��اوەی راب��ردووش��دا كۆمەڵیك قەیرانی‬ ‫بەرێوەبردن و سیستەم و ئابوری و گەندەڵی هەبوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێستا قەیرانەكانی گەیشتۆتە لوتكە‪ .‬بۆچارەسەركردنی‬ ‫كێشەكان تەنها بە وتار و دروشمی بریقەدار و یاری لەسەر‬ ‫هەست و سۆزی خەڵك ئەنجام ناگیرێت‪ ،‬بەكارهێنانی ئەو‬ ‫دروشمانە وەك كارتی فشار بەس نییە‪ ،‬ئەمانە جگە لە‬ ‫خۆشكردنی شەڕ و ناكۆكیەكان و قوڵكردنەوەی قەیران و‬ ‫بزواندنی هەستی نەتەوەپەرستی الیەنی بەرامبەر هیچی‬ ‫تری لێبەرهەم نایەت‪ .‬ئەم هەوڵدانانەش هەموو رێبازی‬ ‫كالسیكن و مۆدیان بەسەرچووە‪ .‬بەرهەمی ئەم سیاسەتە‬ ‫چەوتانە لەماوەی راب��ردوودا زۆرترین كوردی لە شاری‬ ‫كەركوك و خانەقین و سەعدیە و جەلەوال و شەنگال و‬ ‫مەخمور و موسڵ كردە قوربان‪.‬‬ ‫لەسەرئەو بنەمایە گرنگە كە‪ :‬یەكەم؛ پێویستە لە‬ ‫پالتفۆرمێكی دیموكراتیانەدا و بەبەشداری هەموو پارت و‬ ‫الیەنە سیاسیەكانی ناوەو دەرەوەی پەرلەمان و كەسانی‬ ‫ئەكادیمی و یاساناس و رۆشنبیر و ئاینی نەخشە‬ ‫رێگای چارەسەری نەتەوەیی و سیستەمی دیموكرایتانە‬

‫پێشبخرێت بۆ تەواوی كێشەكان‪.‬‬ ‫دووەم؛ پێویستە ك��ورد خ��اوەن��ی ستراتیجیەتێكی‬ ‫نەتەوەیی و یەكگرتوو بێت و نەبێتە بەشێك لە شەڕ و‬ ‫ملمالنێیەكانی سونە و شیعە‪ .‬سەرەتا لەناوخۆی باشوری‬ ‫كوردستاندا خاوەنی یەكێتیەكی نەتەوەیی بین و هێڵیكی‬ ‫سەربەخۆمان هەبێت كە ئەویش هێلی سێهەمە‪ .‬لەسەر‬ ‫ئاستی هەرچواربەشی كوردستانیش بەرەو كۆنگرەیكی‬ ‫نەتەوەی بچین‪ .‬چونكە پشتیوانی یەكێتی نەتەوەیی‬ ‫مەرجی سەرەكی ئەم قۆناخەیە‬ ‫سێهەم؛ بۆ پاراستنی دەسكەوتە نەتەوەیەكان و‬ ‫بەرفراوانكردنی پێویستە دەسەاڵت دەستبەرداری زهنیەتی‬ ‫ناوەندگەرایی بێت و هیچ هێز و الیەنێك پەراویز نەخات‬ ‫و بەیاسا مامەڵە لەگەڵ هەموو الیەنەكان بكات؛ چونكە‬ ‫بەزهنیەتی نادیموكراتی هیچ دەسكەوتێكی نەتەوەیی‬ ‫ناپارێزرێت‪.‬‬ ‫چ���وارەم؛ بۆ پاراستن و رزگاركردنی هەموو ناوچە‬ ‫كێشە لەسەرەكان پرۆژەیەكی تایبەت پێشبخرێت بە‬ ‫پێ تایبەتمەندی بوونی ئەو ناوچانە‪ .‬لەچوارچێوەی‬ ‫پێكەوەژیان كردنی گەالندا و هێڵی نەتەوەیەكی دیموكرات‪،‬‬ ‫رێز لە ماف و ناسنامەو هەموو نەتەوەكانی تری ناو‬ ‫كوردستان بگیردرێـت و بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم هەموو‬ ‫نەتەوەكانی ناو كوردستان وەك عەرەب و توركمان و‬ ‫ئاشوری و كلدان بەشداریان پێبكرێت‪.‬‬ ‫پێنجەم؛ ئێمەی گەلی كورد مافی خۆمانە كە سەربەخۆ‬ ‫بین و خاوەن بەرێوەبردنێكی سەربەخۆیانەی كورد بین‪.‬‬ ‫دەتوانێت لە چوارچێوەی ئەو نەخشە ریگایەدا فۆرمێكی‬ ‫بەرێوەبردنی دیموكراتیانە هەڵبژێرین بەسودوەرگرتن لەو‬ ‫واڵتانەی كە مۆدێلی بەرێوەبردنەكەیان زۆر دیموكرایتانەیە‪.‬‬ ‫م��ەرج نیە شێوازێك هەڵبژێرین كە نەتەوەپەرستی‬ ‫ق��وڵ بكاتە و رێگە ل��ەب��ەردەم ش��ەڕی ن��ەت��ەوەك��ان‬ ‫بكاتەوە‪ .‬دەتوانین سود لە سیستەمی خۆبەرێوەبردنی‬ ‫دیموكراتیانەی رۆژئاواش وەربگرین‪.‬‬ ‫شەشەم؛ بەچارەسەركردنی كێشە كۆمەاڵیەتیەكان و‬ ‫پرسی ئازادی ژنان و رێگەگرتن لە كۆمەڵكوژییەكان و ئەو‬ ‫پەراویزخستنەی ژنان لە هەموو كایەكانی ژیاندا بەرێوە‬ ‫دەچێت‪ .‬پێویستمان بە داڕشتنی نەخشە رێگایەكی‬ ‫چارەسەری هەیە‪.‬‬ ‫حەوتەم؛ بۆ كێشەكانی سوتەمەنی و كارەبا و مووچە و‬ ‫كێشە گەندەڵی پێویستمان بەلێپرسینەوەیەكی جددی هەیە‬ ‫لە چۆنیتی بەرهەمهێنان و خەرجكردنی داهات و سەروەت‬ ‫و سامانی ئەم واڵتە‪ .‬بێگومان بۆ ئەمەش ئەركی جەماوەرە‬ ‫تا پێكهێنانی داخوازیەكانمان ب��ەردەوام لە ناڕەزایەتی‬ ‫دەربڕیندا بین؛ چونكە بینیمان ئەندام پەرلەمانەكانی ئەم‬ ‫خولە هەڵوێستەكانیان زۆر مەترسیدارن و لەچوارچێوەی‬ ‫هاوپەیمانی حكومەتی بنكەفراوان دەرناكەون و ئەگەری‬ ‫ئەوەش هەیە تەواوی یاساكان بەئاراستەی بەرژەوەندی‬ ‫دەسەاڵتداریەتیدا بگۆرن‪.‬‬ ‫لەكۆتایدا دەتوانینن بڵین باهەموومان بە بەرپرسیاریەتیەكی‬ ‫ئەخالقی و سیاسی و مێژوویانەوە ریگە لە قوڵكردنەوەی‬ ‫قەیرانەكان بگرین و چی تر ریگە نەدەین گەل فریوی‬ ‫دروشمە بریقەدار و سۆزاویەكان بخوات و با خاوەن‬ ‫پرۆژەی چارەسەری دیموكراتیانە بین‪.‬‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪3‬‬

‫راپۆرت‬

‫ناوچە كوردستانییەكان‪ ،‬دۆزی خاك و خوێن‬ ‫ئەو ناوچانە كەوتونەتە بەر هێرشی تەهجیر‪ ،‬تەرحیل‪ ،‬تەعریب و تەبعیس‬

‫ناوچە دابڕاوەكان یان ناوچە كێشە لەسەرەكان‬ ‫یاخود ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی‬ ‫كوردستان‪ ،‬لە ئێستادا نیگای هێزە كوردییەكان‬ ‫و ئێراقیەكان و واڵتانی دراوسێ و بەشێك لە‬ ‫واڵتانی جیهانیشی لەسەرە‪.‬‬ ‫ئەو ناوچانە نیوەی خاكی هەرێمی باشوری‬ ‫كوردستان پێكدەهێنن و گرنگییەكی زۆریان‬ ‫هەیە هەم بۆ باشوری كوردستان و هەمیش‬ ‫بۆ كوردستانی م��ەزن‪ ،‬لە ئێستاشدا زۆربەی‬ ‫ئەو ناوچانە بە دەستی هێزەكانی پێشمەرگەی‬ ‫هەرێمی باشوری كوردستانەوەیە‪.‬‬ ‫لەم راپۆرتەدا كە لە ئامادەكردنیدا سود لە‬ ‫ماڵپەری (سبەی) وەرگیراوە‪ ،‬باس لە پارێزگا و‬ ‫قەزا و ناحیەكانی ئەو ناوچە كوردیانە دەكەین‪،‬‬ ‫ك��ە چ��ۆن ن��ی��وەی خاكی هەرێمی باشوری‬ ‫كوردستان پێكدەهێنن‪.‬‬ ‫پارێزگای كەركوك‬ ‫پ��ارێ��زگ��ای ك��ەرك��وك ب��ە س��ەرج��ەم ق���ەزا و‬ ‫ناحیەكانییەوە دەكەوێتە سنوری ئەو ناوچە‬ ‫كوردستانیانەی كێشەیان لەسەرە‪ ،‬بە سنوری‬ ‫ئ��ی��دارەی پێش س��اڵ��ی (‪ )1968‬و پێش‬ ‫ئەنجامدانی گۆڕانكارییە ئیداری و دیمۆگرافیەكان‬ ‫كە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە‪:‬‬ ‫‪1‬ـ قەزای كەركوك‪ :‬ناوەندی شاری كەركوك و‬

‫ناحیەكانی قەرەحەسەن و پردێ و تازە و شوان‬ ‫دەگرێتەوە‪.‬‬ ‫‪2‬ـ قەزای دوزخورماتوو‪ :‬مەركەزی قەزا و ناحیەی‬ ‫ئامرلی و سلێمان بەگ و قادر كەرەم و داقوق‪.‬‬ ‫‪3‬ـ قەزای كفری‪ :‬ناوەندی قەزا و ناحیەكانی‬ ‫قەرەتەپە و جەبارە‪.‬‬ ‫‪4‬ـ قەزای چەمچەماڵ‪ :‬مەركەزی قەزا و ناحیەی‬ ‫ئاغجەلەر و سەنگاو‪.‬‬ ‫‪5‬ـ قەزای حەویجە‪ :‬مەركەزی قەزا و ناحیەكانی‬ ‫ریاز و عەباسی و زاب‪.‬‬ ‫بەپێ مادەی (‪ )140‬و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم‬ ‫مەرسومە كۆماری و بڕیارەكانی مەجلس قیادە‬ ‫سەورە‪ ،‬قەزاكانی كەالر و كفری و چەمچەماڵ‪،‬‬ ‫دەچنە چوارچێوەی مادەی (‪)140‬ەوە كە ئێستا‬ ‫لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە هەرێمی كوردستانن‬ ‫و بەشداری لە بڕیاردان لە چارەنوسی كەركوك‬ ‫دەكەن‪.‬‬ ‫هەروەها قەزای خورماتوو كە ئێستا خراوەتە‬ ‫سەر پارێزگای سەاڵحەدین دەگەڕێتەوە سەر‬ ‫كەركوك و بەو پێیەش هیچ ناوچەیەكی جێ‬ ‫ن��اك��ۆك ل��ە س��ن��وری پ��ارێ��زگ��ای سەاڵحەدین‬ ‫نامێنێتەوە‪ ،‬دوای ئەوەی ناحیەی زاب لە قەزای‬ ‫شەرقات دەگرێتەوە و دەگەڕێتەوە سەر قەزای‬ ‫حەویجە كە خۆی بەشێكە لە ناوچە كوردستانیە‬ ‫كێشە لەسەرەكان‪.‬‬

‫پارێزگای سەاڵحەدین كە بە لێكردنەوەی‬ ‫بەشێك لە یەكە ئیدارییەكانی سنوری پارێزگای‬ ‫كەركوك و بەغدا لەسەر دەستی رژێمی پێشوی‬ ‫بەعس دروستكراوە‪ ،‬ئامانج لێی گۆڕینی باری‬ ‫دیمۆگرافی ناوچەكە و دروستكردنی پارێزگایەكە‬ ‫بۆ ئەو ناوچانەی كە تاڕادەیەكی زۆر الیەنگری‬ ‫رژێمی پێشو بون‪.‬‬ ‫كەركوك یەكێكە لەو ناوچانەی كە بە ناوچە‬ ‫كوردستانیە كێشەلەسەرەكان دادەنرێت‪ ،‬ئەمەش‬ ‫ئەو ناوچانەن كە كێشەی نێوان بزوتنەوەی‬ ‫رزگ��اری كوردستان و دەس��ەاڵت��داران��ی ئێراق‬ ‫بون‪ ،‬هەر لەسەرەتای دەستپێكردنی بزوتنەوەی‬ ‫كوردایەتی دژ بە دەسەاڵتە یەك لەدوای یەكەكانی‬ ‫ئێراق لە (دەسەاڵتی بەریتانی‪ ،‬حكومەتی ئێراق‬ ‫لە دروستبونیەوە تا ئێستا)‪.‬‬ ‫هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی روبەڕوی‬ ‫دابڕانی بەشێكی زۆری خاكەكەی بوەتەوە و‬ ‫گۆڕانكارییەكانیش لە دروستبونی دەوڵەتی‬ ‫ئێراق و لە ساڵی (‪)1923‬ەوە دەستپێكردوە‪،‬‬ ‫ئەو كاتەی ویالیەتی موسڵ لكێنرا بە دەوڵەتی‬ ‫ئێراقییەوە ‌و چەندین یەكەی ئیداری نوێ‬ ‫دروستكرا‪ ،‬بەشێكی زۆری خاكی كوردستانیش‬ ‫موڵكیەتی لە خاوەنەكانیان وەرگیراوە و درایە‬ ‫عەرەبی ه��اوردە‪ ،‬لە چوارچێوەی سیاسەتی‬ ‫بە عەرەبكردن و لە رێی دەركردنی چەندین‬


‫راپۆرت‬

‫‪4‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫مەرسومی كۆماریەوە‪ ،‬گۆڕانكاری گەورە لە باری‬ ‫دیمۆگرافی ئەو ناوچانەدا كرا لە بەرژەوەندی‬ ‫عەرەبی ئێراقی لەسەر حسابی نەتەوەی كورد‬ ‫و توركمان‪.‬‬ ‫هەرچەندە لە مادەی (‪)140‬دا كە درێژكراوەی‬ ‫مادەی (‪)58‬ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتە بۆ‬ ‫قۆناغی گواستنەوە‪ ،‬بە دیاریكراوی ناوچەكانی‬ ‫جێناكۆكی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی‬ ‫ناوەندی بەغدا دیاری نەكردوە و تەنها ناوی‬ ‫كەركوك هاتووە‪ ،‬بەاڵم بەشێوەیەكی گشتی ئەو‬ ‫ناوچانەی كە پێیان دەوترێ ناوچە كوردیەكانی‬ ‫دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەمانە دەگرێتەوە‪:‬‬ ‫‪1‬ـ نەینەوا‪ :‬سەرجەم قەزا و ناحیەكانی سەر‬ ‫بە پارێزگای نەینەوا دەگرێتەوە‪ ،‬جگە لە قەزای‬ ‫ناوەندی موسڵ و بەعاج و حەزەر‪.‬‬ ‫‪2‬ـ پارێزگای كەركوك‪ :‬كۆی قەزا و ناحیەكانی‬ ‫سنوری پارێزگای كەركوك دەگرێتەوە پێش‬ ‫ساڵی (‪ )1968‬و ئەنجامدانی گۆڕانی باری‬ ‫ئیداری و دیمۆگرافی پارێزگاكە لەالیەن رژێمی‬ ‫بەعسی روخاوەوە‪.‬‬ ‫‪3‬ـ ق��ەزای خانەقین و ش��ارەب��ان و ناحیەی‬ ‫مەندەلی لە پارێزگای دیالە‬ ‫‪4‬ـ قەزای بەدرە و ناحیەی جەسان لە پارێزگای‬ ‫واست (كوت)‪.‬‬ ‫‪5‬ـ قەزای مەخمور لە پارێزگای هەولێر و ناحیەی‬ ‫فایدە لە پارێزگای دهۆك‪.‬‬ ‫كۆی سنوری ئیداری ئەو ناوچانەش دەگاتە‬ ‫رێژەی (‪)%51.4‬ی روبەری هەرێمی باشوری‬ ‫كوردستان‪ ،‬كە رووبەری هەموو هەرێم (‪)%18.5‬‬ ‫ی خاكی ئێراق پێكدەهێنێت‪.‬‬

‫واتا نیوەی خاكی باشوری كوردستان لە دوای‬ ‫ساڵی (‪)1991‬ەوە لە دەستی كوردا نەبووە و‬ ‫لە دوای رووخانی رژێمی سەدامیش لە ساڵی‬ ‫(‪ )2003‬ئەو ناوچانە هەر لە دەستی كوردا‬ ‫نەبوون؛ بەڵكو لە دەستی سوپای ئێراقدا‬ ‫بوون و پێیان دەوترا ناوچە كێشە لەسەرەكان‪،‬‬ ‫یان ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی‬ ‫كوردستان‪ ،‬بەاڵم لە دوای (‪)9‬ی حوزەیرانی‬ ‫(‪ )2014‬كاتێك داعش هێرشی كردە سەر موسڵ‬ ‫و سوپای ئێراق زۆر ناوچەی چۆڵ كرد‪ ،‬لە ئێستا‬ ‫زۆربەی زۆری ئەو ناوچە كوردیانە كەوتوونەتە‬ ‫دەستی هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی باشوری‬ ‫كوردستان‪ ،‬ب��ەاڵم بەشێكیشی كەوتووەتە‬ ‫دەستی داعشەوە‪.‬‬ ‫كوردەكان ناوچەكانیان چۆڵ كردووە‬ ‫بەپێی هەندێك سەرچاوە لە ناوچە دابڕاوەكان‬ ‫لە سەردەمی بەعسدا باری كورد زۆر لە ئێستا‬ ‫باشتر بووە‪ ،‬بۆ نمونە رێژەی كورد لە ناحیەی‬ ‫سەعدیە لە سەرەتای رووخانی رژێمی سەدام‬ ‫(‪ )%40‬ب��ووە‪ ،‬ئێستا رێژەكە كەمیكردوە بۆ‬ ‫(‪ )%7‬بۆ (‪ ،)%5‬لە جەلەوال رێژەی كورد لە‬ ‫سەردەمی بەعسدا (‪ )%60‬بۆ (‪ )%70‬بووە‪،‬‬ ‫ئێستا ناگاتە رێژەی (‪.).%20‬‬ ‫ل��ە س��ااڵن��ی ه��ەش��ت��اك��ان س��ەرب��اری هەموو‬ ‫زەبروزەنگی بەعس بۆ پاكتاوی كورد لە ناحییەی‬ ‫قەرەتەپە ژمارەی دانیشتوانی كورد هاوتا بووە‬ ‫لەگەڵ عەرەبدا‪ ،‬بەاڵم لە ئێستادا رێژەی كورد لە‬ ‫قەرەتەپە (‪)%12‬یە‪.‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫تواندنەوە و راگواستن‬ ‫ل��ەس��ەر دەس��ت��ی بەعس ه����ەزاران ك��ەس لە‬ ‫نەتەوەكانی ك��ورد و توركمان ب��ەزۆر كراون‬ ‫بەعەرەب‪ ،‬تەنانەت بەناچاری هەندێك خۆیان‬ ‫بۆ مانەوەی خۆیان‪ ،‬خۆیان بردوەتەوە سەر‬ ‫عەرەب‪.‬‬ ‫بە پێی بەڵگەنامەكان لە سەردەمی دەسەاڵتی‬ ‫بەعسدا لەنێوان سااڵنی (‪ 1968‬تا ‪ )2003‬لەو‬ ‫ناوچانە (‪ )42386‬توركمان خۆیان كردوە بە‬ ‫عەرەب‪ ،‬یان كراون بە عەرەب و (‪ )38147‬كورد‬ ‫كراون بە عەرەب ‪ ،‬یان خۆیان كردوە بە عەرەب‪.‬‬ ‫وات��ە بە گشتی (‪ )80533‬كەس ناسنامەی‬ ‫نەتەوەییان گ��ۆڕدراوە‪ ،‬ئەمە سەرەڕای ئەوەی‬ ‫هەر لەو ماوەیەدا كۆی گشتی عەرەبی هاوردە‬ ‫بۆ كەركوك (‪ )26476‬خێزان واتا (‪)214696‬‬ ‫ك��ەس‪ ،‬ل��ەو ژم��ارەی��ەش (‪ )16104‬كەسیان‬ ‫فەرمانبەربوون و براونەتە ناو كەركوك‪ ،‬زۆربەیان‬ ‫ئەو كاتە خراونەتە كۆمپانیای نەوتەوە‪.‬‬ ‫ئەوە جگە لە گواستنەوە یان هەڵوەشاندنەوەی‬ ‫چەندین قەزا و ناحیە‪ ،‬لەوانە گواستنەوەی‬ ‫(چەمچەماڵ و كەالر و كفری و دوزخورماتوو)‬ ‫بە بڕیاری راستەوخۆی سەرۆكایەتی كۆمار و بە‬ ‫مەرسومی كۆماری بۆ سەر پارێزگاكانی سلێمانی‬ ‫‌و دیالە و سەاڵحەدین‪ ،‬یان هەڵوەشانەوەی‬ ‫ناحیەكانی (شوان و قەرەهەنجیر و لەیالن و‬ ‫یایچی و قادركەرەم)‪.‬‬ ‫ئیتر كورد مافی خۆیەتی‬ ‫ئایا كورد مافی خۆی نییە ئیتر ئەو سیاسەتە‬ ‫چەپەاڵنە هەڵوەشێنێتەوە و ئەو ناوچە كوردیانە‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫كە كوردستانین بگەڕێنێـتەوە ژێ��ر سایەی‬ ‫هەرێمە كوردیەكە؟!‪ .‬ئەوەش مافێكی رەوایە و‬ ‫لە راب��ردوودا هەموو شتێك كرا بۆ لەناوبردنی‬ ‫سیمای كوردستانییەتی ئەو ناوچانە‪ ،‬هەموو‬ ‫سیاسەتێكی چەپەڵ پەیڕەو كرا بۆ سڕینەوەی‬ ‫ناسنامەی كوردێتی لەو ناوچانە‪.‬‬ ‫حكومەتی نوێی ئێراقیش دەبوایە مادەی (‪)140‬‬ ‫كە درێ��ژك��راوەی م��ادەی (‪)58‬ی ئەنجومەنی‬ ‫بەڕێوەبردنی كاتی ب��وو‪ ،‬بەم زنجیر بەندیە‬ ‫جێبەجێ بكردایە‪:‬‬ ‫گێڕانەوەی قەزا و ناحیەكان ‪2007 -3- 29‬‬ ‫سەرژمێری ‪2007- 7 -31‬‬ ‫راپرسی ‪2007 -11 – 15‬‬ ‫بەاڵم ئەوانە نەكرا و ساڵ هات و چوو رەوشی ئەو‬ ‫ناوچانە خراپتر بوون‪ ،‬تا رۆژی (‪)9‬ی حوزەیرانی‬ ‫(‪ )2014‬هێرشەكانی چەكدارە توندڕەوەكانی‬ ‫دەوڵەتی ئیسالمی ئێراق و شام دەستی پێكرد‬ ‫بۆ سەر پارێزگای نەینەوا و شاری موسڵیان‬ ‫گرت‪ ،‬دواتریش ب��ەرەو پارێزگای كەركوك و‬ ‫سەاڵحەدین و دیالە هاتن‪ ،‬سوپای ئێراقیش بە‬ ‫ورەیەكی رووخ��اوەوە‪ ،‬بێ ئەوەی بەرگرییەكی‬ ‫توند بكەن‪ ،‬ئەو ناوچانەیان چۆڵ كرد‪ ،‬ئێستاش‬ ‫پێشمەرگەی باشوری كوردستان زۆربەی زۆربەی‬ ‫ئەو ناوچە كوردستانیانە دەپارێزێت‪.‬‬ ‫خاكی كوردستانن‬ ‫راستە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی‬ ‫كوردستان‪ ،‬تێكەاڵون لە گروپە ئەتنیكی‪ ،‬دینی‪،‬‬ ‫مەزەبی جیاواز‪ .‬لەوانە كورد‪ ،‬عەرەب‪ ،‬توركمان‪،‬‬ ‫موسوڵمان‪ ،‬مەسیحی‪ ،‬ئێزیدی‪ ،‬شەبەك‪ ،‬شیعە‪،‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫سوننە‪ ،‬كاكەیی‪ ،‬ب��ەاڵم ئەو ناوچانە خاكی‬ ‫كوردستانن‪.‬‬ ‫ئەو ناوچانە لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی‬ ‫ئێراقەوە لە نێوان بزوتنەوەی نەتەوەیی كورد و‬ ‫حكومەتی ئێراقدا جێ ناكۆكی بوون‪ .‬سییەكانی‬ ‫س��ەدەی بیستەم چاالكەكانی ك��ورد داوای‬ ‫دروستكردنی لیوای باجەاڵنیان لە ناوچەكانی‬ ‫گەرمیان و لیوای بادینانیان لە موسڵ كردوە‪.‬‬ ‫ئەم ناوچانە وەكو زۆر شوێنی تری كوردستان لە‬ ‫الیەن رژێمی بەعسەوە لە شەستەكانی سەدەی‬ ‫بیستەمەوە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی كەوتونەتە بەر‬ ‫هێرشی تەهجیر‪ ،‬تەرحیل‪ ،‬تەعریب و تەبعیس‪.‬‬ ‫ئەم ناوچانە كە بە تێكەاڵو‪ ،‬دابڕاو‪ ،‬داگیركراو‪،‬‬ ‫تەعریبكراو ‪ ...‬ناو ئەبرێن‪ ،‬هەموویان گرنگن‪،‬‬ ‫چ بۆ كورد و چ بۆ عەرەب‪ .‬هەریەكەیان جۆرێ‬ ‫لە گرنگییان هەیە‪ .‬رەنگە گرنگی شەنگاڵ لە‬ ‫گرنگی خانەقین و گرنگی خانەقین لە كەركوك‬ ‫كەمتر نەبێ‪ ،‬بەاڵم لە ناو ئەوانەدا كەركوك لە‬ ‫كۆنەوە جێگەیەكی تایبەتی و ناوێكی تایبەتی‬ ‫هەیە بۆتە"دروشم" بۆ بزوتنەوەی كورد و بۆ‬ ‫حكومەتی ئێراق‪.‬‬ ‫كەركوك‬ ‫كەركوك یەكێكە لە گەورەترین مەیدانەكانی‬ ‫نەوتی ئێراق و جیهان‪ .‬پێش یەكەمین جەنگی‬ ‫جیهانی ئینگلیز زانیویتی نەوتی تێدایە‪ .‬لە‬ ‫ساڵی (‪)1927‬ەوە نەوتی لێ دەرئەهێنرێ و‬ ‫ئەنێردرێ بۆ بازاڕەكانی دنیا‪ .‬سەرەتا هەموو‬ ‫هەناردەی نەوتی ئێراق و دواتر دوای دۆزینەوەی‬ ‫نەوت لە شوێنەكانی تریش تا ساڵی (‪ )2003‬لە‬

‫‪5‬‬

‫راپۆرت‬

‫كۆی گشتی هەناردەی نەوتی ئێراق (‪ )%40‬لە‬ ‫كەركوكەوە رۆیشتووە‪.‬‬ ‫نەوتی كەركوك لە پشتی لكاندنی والیەتی‬ ‫موسڵەوە بوو بە دەوڵەتی ت��ازە دام��ەزراوی‬ ‫ئێراقەوە و لە پشتی شكستی جواڵنەوەكانی‬ ‫ك��ورد و سەرنەگرتنی هەوڵی هەڵسوڕاوانی‬ ‫سیاسی كور‌د بووە‪.‬‬ ‫ئێستاش دەستێوەردانی جیاواز لە كێشەی‬ ‫كەركوك و ناوچە جێناكۆكیەكاندا بەردەوامە‬ ‫لە الی��ەن هێزە ئێراقیەكان (بە حكومەت و‬ ‫سوننە و شیعەوە)‪ ،‬سوریا‪ ،‬ئوردون‪ ،‬سعودیە‪،‬‬ ‫جامیعەی عەرەبی‪ ،‬هێزە ئیقلیمیەكان ئێران و‬ ‫توركیا و هێزە جیهانیەكان ئەمەریكا و ئینگلیز‪،‬‬ ‫هەروەها رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و‬ ‫رێكخراوە جیهانیەكانی تر‪ ،‬بەاڵم هەتا ئێستاش‬ ‫لە ناو هەموو ئەوانەدا كورد ئەتوانێ یاریكەری‬ ‫سەرەكی بێ لە كێشەكەدا؛ چونكە خاوەن‬ ‫دۆزێكی رەوایە و بە بەڵگە مێژووییەكان ئەو‬ ‫ناوچانە خاكی ئەون‪ ،‬هەروەها بەپێی جۆر و‬ ‫ژمارەی دانیشتوانیش‪ ،‬سەرەڕای تواندنەوە و‬ ‫راگواستن و نكوڵیكردن‪.‬‬ ‫ئێستا رایەكی گشتی لە هەرێمی باشوری‬ ‫ك��وردس��ت��ان دروس���ت ب���ووە‪ ،‬ب���ەوەی نابێ‬ ‫هەرگیز جارێكی تر حزبە سیاسییەكانی كورد‬ ‫دەستبەرداری ئەو ناوچە كوردیانە بن و لەو‬ ‫بارودۆخە شێواوەی ئێراقدا‪ ،‬بە سیاسەتێكی‬ ‫بێالیەنانە‪ ،‬هاواڵتیانی ئەو ناوچانە بپارێزن‬ ‫و رێگە ن��ەدەن جارێكی تر ئەو خاكە داگیر‬ ‫بكرێتەوە‪.‬‬ ‫س‪ :‬فۆراتنیوز‬


‫چاوپێكەوتن ‪6‬‬ ‫عەلی مەحمود؛‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫"هەڵوێستیان نابێت لە ئاست هێرش بۆ سەر كۆبانێ"‬

‫حكومەت و پەرلەمان لە الیەن میحوەری توركیاوە كۆنترۆڵ كراوە‬ ‫ع��ەل��ی م��ەح��م��ود چ���اودێ���ری سیاسی‬ ‫وچاالكڤانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر‬ ‫هەڵوێستی ن��ەت��ەوەی��ی لەحكومەتە‬ ‫بنكەفراوانەكەی هەرێمی باشوری‬ ‫كوردستاندا دەڵێ؛ لەم كابینەیەش هیچ‬ ‫جیاوازیەك لەهەڵوێستە نەتەوەییەكان‬ ‫ب���ەدی ن��اك��رێ��ت‪ ،‬ه��اوش��ێ��وەی ح��ەوت‬ ‫كابینەكەی پێشوو‪ .‬س��ەب��ارەت بەم‬ ‫دۆخ��ەش كە بۆ گەلەكەمان هاتووتە‬ ‫ئ����اراوە‪ ،‬عەلی سیاسی‪ ،‬دەڵ��ێ��ت‪":‬ل��ەو‬ ‫بڕوایەدام سەرۆكی هەرێم پاشەكشێ‬ ‫لەپرسی سەربەخۆیی دەكات‪.‬‬

‫ئا ‪ /‬سۆران كەركوكی‬ ‫* هەڵوێستی حكومەتە بنكە فراوانەكەی‬ ‫هەرێم لە بەرامبەر پرسە نەتەوایتیەكان‬ ‫لە ئێستادا چۆن دەبینی؟؟‬ ‫ـ پێم وایە زۆر جیاوازی نابێت لە هەڵوێستەكانی‬ ‫حەوت كابینەكەی پێشوو‪ ،‬جومگە گرنگەكانی‬ ‫دەسەاڵتدارێتی گۆڕانی بەسەر نەهاتووە‪،‬‬ ‫پایەكانی دەول��ە عەمیقەكە ه��ەر بەدەست‬ ‫دوو پارتەكەوەیە‪ ،‬بە تایبەت ئەنجامەكانی‬ ‫هەڵبژاردنەكەی (‪ ،)4/30‬نەیهێشت حكومەت‬ ‫بە تەواوی تێكەڵ بە میحوەری توركیا بێت‬ ‫و گۆڕانكاری لە پارسەنگی هێزەكان دروست‬ ‫بێت‪ ،‬تا ئێستا بە فەرمی حكومەت و پەرلەمانی‬ ‫كوردستان دانی بە حكومەتە كانتۆنیەكانی‬ ‫رۆژئاوا نەناوە‪ ،‬تا هەنووكە سەرۆكی هەرێم وەك‬ ‫حیزب و والتی تر و الیەنەكان تر هەڵوێست‬ ‫لە بەرامبەریان وەردەگرێت‪ ،‬ئاسۆی گۆڕانی‬ ‫ریشەیش دیار نییە‪ ،‬ئاسۆیەكی لێڵ لەبەردەم‬ ‫گۆڕانكارییەكاندایە‪.‬‬ ‫* ئ���ەو ڕووداوان��������ەی ئ��ێ��س��ت��اك��ە لە‬ ‫هەرێمەكە و ناوچەكە دەگوزەرێت تا‬ ‫چەندە دەكەوێتە خزمەتی بزوتنەوەی‬ ‫ئازادیخوازی گەلەكەمان؟‬ ‫ـ كورد لە باشور تا ئێستا بەری سودفەی‬ ‫روداوەك��ان��ی دەدورێ��ت��ەوە‪ ،‬ئ��ەم روداوان���ەی‬ ‫رۆژانی رابردوو دەستكەوتەكانی كەمتر نییە لە‬ ‫دەستكەوتەكانی راپەڕینی "‪ "1991‬و روخانی‬

‫رژێم لە "‪ ،"2003‬لەو بڕوایە دام سەرۆكی هەرێم‬ ‫پاشەكشە لە پرسی سەربەخۆیی دەك��ات‪،‬‬ ‫كە ئەمەش تۆوی بێ ئومێدی لەناو توێژێكی‬ ‫بەرینی گەل دەچێنێت‪ ،‬بەاڵم لە بواری خاك‬ ‫و دەستكەوتی ئابووری ك��ورد دەستكەوتی‬ ‫دەبێت‪ ،‬بە بڕوای من لەم چركە ساتە باشترین‬ ‫رێگا بۆ كورد سەپاندنی كۆنفیدراڵییە‪.‬‬ ‫* لە ئیستادا باسی خەباتی س��ەدان‬ ‫ساڵەی گەلی كورد دەكرێت و سەربەخۆی‬ ‫ب��اش��وری ك��وردس��ت��ان ب��ۆت��ە رۆژەڤ���ی‬ ‫هاواڵتیان و دەزگاكانی راگەیاندن و‬ ‫پارت و الیەنە سیاسیەكان ئایا ئەمە‬ ‫لەواقعدا دەكرێت و ئەگەر بكرێت چۆن‬

‫بێت؟‬ ‫ـ بە بڕوای من كورد پاشەكشە لەم داواكارییە‬ ‫دەكات‪ ،‬واتا ئەنجامدانی ریفراندۆم و جاڕدانی‬ ‫س��ەرب��ەخ��ۆی��ی‪ ،‬ل��ەب��ەر ئ���ەوەی ب��ارودۆخ��ی‬ ‫جوگرافیایی ناوچەكە و ئاستی پشتیوانیە‬ ‫نێودەوڵەتییەكان و شوێنی كوردستان لە‬ ‫جوگرافیای ناوچەكە و ئامادەكارییەكان‬ ‫پێشووی ك��ورد و ترسی رابەرانی ك��ورد لە‬ ‫وەرگرتنی بڕیاری یەكالكەرەوە لە ئاستی ئەو‬ ‫هەنگاوە گەورەیە نییە‪ ،‬لە هەمووشی زیاتر رۆڵی‬ ‫دوژمنكارانەی ئێران و توركیا لەبەرچاوانە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫گرنگ ئەوەیە كورد دەست بەتاڵ دەرنەچێت‪،‬‬ ‫لە وەرگرتنەوەی خاك و سەپاندنی كۆنفیدراڵی‬ ‫و سەپاندنی بودجەی پێشمەرگە و پاراستنی‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪7‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫بە بڕوای من لەم چركە ساتە باشترین رێگا بۆ كورد سەپاندنی‬ ‫كۆنفیدراڵییە‬ ‫سەربەخۆیی سیاسەتی نەوتی‪.‬‬ ‫* لە ئێستادا یەكگرتنی كوردان چەندە‬ ‫پێویستە؟‬ ‫ـ لە هەموو قۆناغەكاندا یەكگرتن و یەكێتی‬ ‫گرنگە‪ ،‬بەاڵم بە عەدالەتی كۆمەاڵیەتییەوە‪،‬‬ ‫یەكێتی بێ دادپ��ەروەری قەت بەدی نایات‪،‬‬ ‫نا دادپ��ەروەری هەمیشە دوژمنی یەكگرتنە‪،‬‬ ‫یەكگرتن پێویستە هاوشانی یەكسانی بێت بۆ‬ ‫ئەوەی هەموو خۆ بە خاوەنی دەستكەوتەكان‬ ‫بزانن‪.‬‬ ‫* ئەوە سێ ساڵە لە ڕۆژئاوای كوردستان‬ ‫شۆڕشێك دەستی پێكردوە تا وەكو‬ ‫ئێستا پەرلەمان و حكومەتی باشوری‬ ‫كوردستان بەكردەوە هیچیان بۆ ئەو‬ ‫شۆڕشە نكردوە هۆكارەكان چین؟‬ ‫ـ نە حكومەت و نەش پەرلەمان لەم قۆناغەشدا‬ ‫بۆ ئەو شۆڕشە هیچ ناكات‪ ،‬چونكە سروشتی‬ ‫پارتە بەهێزەكانی ناو پەرلەمان و هاوكات‬ ‫هێزی توركیا لەناو پەرلەمان و حكومەت زیادی‬

‫كردووە‪ ،‬تا هێزی میحوەری توركیا سەربكەوێت‬ ‫بە زیانی كوردانی رۆژئاوا و باكورە‪.‬‬ ‫* گرتنی موسڵ وەكو پیالنێك بەناو‬ ‫دەك��رێ��ت‪ ،‬ئ��ەگ��ەر ئەمە راس��ت ب��ێ و‬ ‫پیالنێكی پێشوەختە ب��ێ‪ ،‬ئاخۆ ئەوە‬ ‫نابێتە ه��ۆك��ارێ��ك ب��ۆ زی��ات��ر دژای��ەت��ی‬ ‫كردن و لەناوبردنی شۆڕشی رۆژئ��اوای‬ ‫كوردستان؟‬ ‫ـ نا روداوەكان بە قازانجی پالنەكە نەشكایەوە‪،‬‬ ‫راگەیاندنی خەالفەت‪ ،‬پەرەسەندنی شەڕی‬ ‫داعش لە سوریا و ئێراق لە گەڵ گروپەكانی‬ ‫قاعیدە و نەقشبەندییەكان‪ ،‬بەرەو روو بونەوەی‬ ‫شەڕی بەرەیی لە گەڵ حكومەتی مالیكی كە‬ ‫زۆرینەی شیعەی ئێراقی لە پشتە لە كۆتادا‬ ‫شكست بە داعش دێنێت‪ ،‬هاوكات دەروازەی‬ ‫مانۆڕی دیبلۆماسی بۆ یەپەگە دەكاتەوە بۆ خۆ‬ ‫بەهێزكردن لە شەڕی دژ بە داعش‪ ،‬داعش ئەو‬ ‫هێزە نییە ملكەچی بەندەكانی نەخشەكان بێت‪.‬‬ ‫* هەندێ الیەن دەڵین داعەش جیگای‬

‫ترس نیە بۆ هەریمی كوردستان بۆچی‬ ‫ئەمە دەڵ��ی��ن‪ ،‬ئ��ەم ب��ۆچ��وون��ە چەندە‬ ‫راستە؟‬ ‫ـ راگەیاندنی خەالفەت هەموو ئەو خەوانەی‬ ‫رەواندەوە كە دەتوانن لە گەڵ داعش دراوسێ‬ ‫بن‪ ،‬هەرێمی كوردستان ئێستا لەناو جوگرافیای‬ ‫بالد الكفری داعشدایە‪ ،‬ئەوان بە دەسەاڵتی‬ ‫قاعیدە و نەقشبەندی و سوپای ئیسالم و‬ ‫ئیخوان رازی نەبن‪ ،‬چ شێتێك ب��اوەڕ بەوە‬ ‫دەكات بە حكومەتی هەرێم رازی بن؟‪.‬‬ ‫هاوكات ئەركێكی ویژدانییە كە لە ئاست‬ ‫دڕندەیی ئەم گروپە بێدەنگ نەبین لە پاڵمانەوە‬ ‫كە تاوانی مەزن ئەنجام دەدات‪ ،‬پێویستە لە‬ ‫الیەكی لە سنورەكان دوربخرێنەوە و رێگا بە‬ ‫ئەنجامدانی تاوان نەدرێت و لەالیەكی ترەوە‬ ‫هاوكاری رۆژئاوا لە بەرامبەر داعش بكرێت‪.‬‬ ‫* داعش لە ڕۆژئاوای كوردستان هەموو‬ ‫هێزەكانی خۆی كۆكردۆتەوە بۆ ئەوە‬ ‫هەڕەشەی سەر كۆبانێ‪ ،‬ئامانجەكان‬ ‫چ��ی��ن‪ ،‬ئ��ای��ا ئ��ەم��ە ه��ەڕەش��ەی��ەك��ی‬


‫چاوپێكەوتن ‪8‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫گشتی نییە بۆ سەر دەسكەوتەكانی‬ ‫گەلەكەمان‪ .‬پیویستە چۆن پارێزگاری‬ ‫ل��ەو دەس��ك��ەوت��ان بكرێت و ئەركی‬ ‫حكومەت و پەرلەمانی هەرێم چی‬ ‫دەبێت لەم دۆخەدا؟‬ ‫ـ حكومەت و پەرلەمان لە الیەن میحوەری‬ ‫توركیاوە كۆنترۆڵ كراوە‪ ،‬بۆیە هەڵوێستیان‬ ‫نابێت لە ئاست هێرش بۆ سەر كۆبانێ‪،‬‬ ‫باشترە رای گشتی لە ئاستی گەل لەهەر چوار‬ ‫پارچەی كوردستان پێكبهێنرێت بۆ داكۆكی لە‬ ‫شاری كۆبانێ و هەر شارو شارۆچكەیەك لە‬ ‫رۆژئاوای كوردستان‪ ،‬لە رێگای رای گشتیەوە‬ ‫فشار بخرێتە سەر حكومەت و پەرلەمان بۆ‬ ‫ئەوەی هەڵوێست وەربگرێت و ناچار بكرێت‬ ‫دەست لەبێدەنگی هەڵگرێ‪.‬‬ ‫هاوكات لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی‬ ‫كوردستان پێویستە پارت و الیەنەكان بە‬ ‫هانای كۆبانییەوە بچن و فشار بخەنە سەر‬ ‫حكومەت و پەرلەمان كە راشكاوانە پشتیوانی‬ ‫لە گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بكەن تا‬ ‫ئەم پشتیوانییە دەبێتە ئەمری واقع‪.‬‬

‫روداوەكان بە قازانجی‬ ‫پالنەكەنەشكایەوە‪،‬‬ ‫راگەیاندنیخەالفەت‪،‬‬ ‫پەرەسەندنیشەڕی‬ ‫داعش لە سوریا و ئێراق لە‬ ‫گەڵ گروپەكانی قاعیدە و‬ ‫نەقشبەندییەكان‪،‬بەرەو‬ ‫روو بونەوەی شەڕی‬ ‫بەرەیی لە گەڵ حكومەتی‬ ‫مالیكی كە زۆرینەی‬ ‫شیعەی ئێراقی لە پشتە‬ ‫لە كۆتادا شكست بە داعش‬ ‫دێنێت‪ ،‬هاوكات دەروازەی‬ ‫مانۆڕی دیبلۆماسی بۆ‬ ‫یەپەگە دەكاتەوە بۆ خۆ‬ ‫بەهێزكردن لە شەڕی دژ‬ ‫بە داعش‪ ،‬داعش ئەو هێزە‬ ‫نییەملكەچیبەندەكانی‬ ‫نەخشەكانبێت‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪9‬‬

‫وتار‬

‫ئایا دەوڵەتی كوردی دەبێتە چارەسەری بۆ دۆزی گەلەكەمان؟؟‬ ‫ن‪ /‬دیار غەریب‬ ‫ماوەیەكە پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەو‬ ‫الیەن و ڕاگەیاندنانەی كە نزیكن لەم پارتەوە‬ ‫بەشێوەیەكی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ‪،‬‬ ‫راگەیاندنی دەوڵەتی كوردیان كردووە بەبابەتی‬ ‫سەرەكی خۆیان‪ .‬بارودۆخی ناسەقامگیری ئێراق‬ ‫و داگیركردنی موسڵ و بەشێك لەناوچە سوونی‬ ‫نشینەكانی ئێراق لە الیەن داعشەوە‪ ،‬هەڵوێستی‬ ‫حكومەتی ئێراق بەرامبەر مافەكانی گەلی‬ ‫كوردستان و ئەو گۆڕانكاریانەی لە ناوچەكە و‬ ‫جیهاندا ڕوودەدەن وەكو هۆكار و زەمینەسازی‬ ‫ئەو هەڵوێستەی خۆیان دیاری دەكەن‪ .‬لە هەوڵی‬ ‫ئەوەشدان كە هەڵوێستی سەرجەم الیەنەكان و‬ ‫رای گشتی كوردستان لەسەر ئەم بابەتە بكەنە‬ ‫یەكو بەو ئاڕاستەیەدا ئاڕاستەی بكەن‪ .‬بێگومان‬ ‫گفتوگۆكردن لەسەر مافی گەلی كورد و چۆنێتی‬ ‫چارەسەركردنی ئەم دۆزی گەلەكەمان ئەركی‬ ‫هەموو الیەكە و پێویستە بەبەرپرسیاریەوە‬ ‫هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكرێت‪ .‬لەم ڕووانگەیەوە‬ ‫قسەكردن لەسەر راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی‬ ‫یاخود شێوازی تری چارەسەری دۆزی كورد‬ ‫بەتایبەتی لەم بارودۆخەدا نەك تەنیا ئاساییە؛‬ ‫بەڵكو ئەركێكی مێژووییە‪ ،‬بەاڵم ئەوەی ئاسایی‬ ‫نیە ئەوەیە كە چارەسەری دۆزی كورد‪ ،‬ئازادی‬ ‫و سەربەخۆیی كورد و كوردستان تەنیاوتەنیا‬ ‫ببەسترێت بەراگەیاندنی دەوڵەتی كوردییەوە و‬ ‫ئەوانەی تێڕوانینی جیاوازیان هەبێت تەخوین‬ ‫بكرێن‪ .‬بۆیە ل��ێ��رەدا بەگرنگی دەبینم كە‬ ‫هەڵوەستیەك لەسەر ئەم بابەتە بكەم‪.‬‬ ‫سەرەتا دەمەوێت لەو خاڵەوە دەست پێ بكەم‬ ‫كە ئایا بارودۆخی ناوچەیی و جیهانی گونجاوە‬ ‫بۆ پێداچوونەوەی هاوكێشە سیاسیەكان و‬ ‫سیستەمی سیاسی یان نا؟ كە ئەمە وەكو‬ ‫هۆكارێك بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردی دیاری‬ ‫دەكرێت‪ .‬بێگومان ئەو بارودۆخەی لە رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوین و باكوری ئەفریقیا و جیهاندا دەگوزەرێت‪،‬‬ ‫هەموو هێز و ناوەندە جیهانیەكان و گەالنیشی‬ ‫گەیاندۆتە ئ��ەو قەناعەتەی كە گۆڕانكاری‬ ‫ئاسایی و الوەك��ی ناتونێت كێشەی گەالن‪،‬‬ ‫ئایین و ئاینزاو پێكهاتە جیاوازەكانی كۆمەڵگا‬ ‫چارەسەر بكات‪ .‬هەروەها ناتوانێت كێشە‬ ‫ئابووری و كۆمەاڵیەتیەكانیش چارەسەر بكات‪.‬‬ ‫هەر بۆیە پێداگیری لەسەر گۆڕانكاری ڕیشەیی‬ ‫دەكەن‪ .‬واتە دەكرێت جەخت لەوە بكەینەوە‬ ‫كە ئیتر سیستەمی جیهان و رۆژهەاڵتی ناوین‬ ‫و بارودۆخی كوردستانیش وەكو ڕابردوو نابێت‪،‬‬ ‫بەاڵم بەچی شێوەیەك دەبێت ئەمەیان هێشتا‬

‫دیار نییە و تێروانینی جیاواز لەسەر شێوازی‬ ‫گۆڕانكاریەكان هەیە‪ .‬بەشێكی ئەو شەڕ و‬ ‫پێكدادانەشی كە ڕوودەدەن دەگەڕێنەوە بۆ‬ ‫ملمالنێنی نێوان هێزەكان و تێزەكانیان بۆ‬ ‫چ��ارەس��ەری‪ .‬دی��ارە ئەم بارودۆخە دەرف��ەت‬ ‫دەداتە ئێمەی كوردیش كە ئەسپی خۆمان لەم‬ ‫مەیدانەدا تاو بدەین‪ ،‬بەاڵم گرنگە كە ئەو ئەسپە‬ ‫بەباشی تاو بدەین‪ .‬دیارە لەم حاڵەتەدا دەبێت‬ ‫هەموو ئەگەرەكان لەبەرچاو بگرین و هێندەی‬ ‫قسەكردن لەسەر دەوڵ���ەت و بەستنەوەی‬ ‫سەربەخۆیی و ئازادی گەلی كورد بەدەوڵەتەوە‪،‬‬ ‫قسە لەسەر تێز و فۆرمیلەی تریش بكەین‪.‬‬ ‫هاوكاتی ئەمە دەبێت دەرك بەوە بكەین كە‬ ‫دروستكردنی دەوڵ��ەت��ی نەتەوەیی تێزێكی‬ ‫سەدەی نۆزدەیەم و بیستەم بوو بۆ دیاریكردنی‬ ‫مافی چارەنووسی گەالن و نەتەوەكان‪ .‬لەو‬ ‫تێزەدا ناسنامەی نەتەوە‪ ،‬گەل‪ ،‬ئایین‪ ،‬ئایینزا‬ ‫و پێكاتە جیاوازەكان دەبەسترا بەناسنامەی‬ ‫دەوڵەتەوە كە ناسنامەیەكی كارگێڕییە‪ .‬لە‬ ‫ئێستادا سەرەڕای ئەوەی كە بەشێك لە ناوەندە‬ ‫سیاسیەكان و جواڵنەوە ئازادیخوازیەكانی‬ ‫گەالن بانگەشە بۆ ئەم تێزە دەكەن و پێیان‬ ‫وایە ئەم تێزە دەتوانێت كێشەكان چارەسەر‬ ‫بكات‪ ،‬سەركەوتنی ئەم تێزە بۆ چارەسەری‬ ‫دۆزی نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكان كەوتۆتە‬ ‫ژێر پرسیارەوە و تێزی نوێش بوونەتە بابەتی‬ ‫گفتوگۆ و قسە لەسەر كردن‪ .‬ئەوەتا هەندێك‬ ‫پێیان وایە دەوڵەتی هاواڵتی و خۆشگوزەران‬ ‫كە بنەماكانی دیموكراتی تێیدا چەسپاو بێت‬ ‫دەتوانێت ئەو كێشانە چارەسەر بكات‪ .‬هەندێك‬ ‫جواڵنەوەی ئایینی و مەزهەبیش پێیان وایە‬ ‫ب��ەگ��ەڕان��ەوە بۆ خ��ەالف��ەت و ئیمپراتۆریەت‬ ‫دەتوانرێت ئەو كێشانە چارەسەر بكرێت كە‬ ‫ئەمڕۆ بوونیان هەیە‪ .‬لەبەرامبەر ئەم تێزانەدا‬ ‫ڕێبەر عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالن وەكو بیرمەندێكی‬ ‫كوردستانی تێزێكی نوێی گەاڵڵە كردووە و پێی‬ ‫وایە چارەسەری گونجاو لەناو سیستەمێكی‬ ‫كۆنفیدراڵی دیموكراتیدایە‪ .‬ئێمەی كوردیش‬ ‫گرنگە كە تەنیا لەناو یەك تێزدا خۆمان قەتیس‬ ‫نەكەین و بیر لەوە بكەینەوە كە كامە لەم تێزانە‬ ‫دەتوانێت ببێتە چ��ارەس��ەری كێشەكانمان‪.‬‬ ‫ئەمەش بە گفتوگۆیەكی هەمەالیەنە و كراوە‬ ‫دەبێت‪ ،‬نەك بەبڕیارێكی پێشوەختە؛ چونكە‬ ‫هاوكاتی ئەوەی بارودۆخی جیهانی و ناوچەیی‬ ‫بۆ گۆڕانكاری كراوەن و كورد دەتوانێت سوودی‬ ‫لێ وەربگرێت‪ .‬بەاڵم ئەگەر خوێندنەوەیەكی‬ ‫ڕاست و واقیعی و هاوبەش بۆ گۆڕانكاری و‬ ‫هەڵوێستەكان نەكەین ڕەنگە نەتوانین سوود‬ ‫لەم گۆڕانكاریانە وەربگرین‪ .‬بەواتایەكی تر‬

‫هێندەی ڕەخ��س��اوی ب��ارودۆخ��ی ناوچەیی و‬ ‫جیهانی‪ ،‬ئامادەگی ناوخۆیی پێویستە‪.‬‬ ‫ئەمەش دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی مەزنەوە‬ ‫و پێویستە هەموومان‪ ،‬بەتایبەتیش ئەوانەی كە‬ ‫پێداگیری لەسەر راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی‬ ‫دەكەن لەخۆمان بپرسین‪ ،‬كە ئایا تەنیا و تەنیا‬ ‫دەوڵەتە دەتوانێت گوزارە لەناسنامەی گەالن‬ ‫بكات یان دەكرێت سیستەمێكی تریش هەبێت؟‬ ‫ئایا كورد هاوشێوەی ئەرمەن و ئاشووریەكانی‬ ‫سەدەی بیستەم ناكرێتە سەری ڕم و قوربانی‬ ‫گۆڕانكاریەكان‪ .‬سەرۆكی هەرێم و بەشێك لە‬ ‫الیەنەكان هەڵوێستی مالیكی و دیاردەی داعش‬ ‫وەكو هۆكار بۆ پارچەبوونی ئێراق دەبینن!!‬ ‫ئایا ئەگەر ئەو الیەنانە هەڵوێستی خۆیان‬ ‫گۆڕی و داوای حكومەتی بنكە فراوانیان كرد‪،‬‬ ‫ئەوكاتە چی دەكەنە هۆكاری بەردەوامیدان بەو‬ ‫هەڵوێستەی كە ئێستا باسی دەكەن؟ ئایا لەو‬ ‫حاڵەتەدا دەكرێت باس لە زەمینەسازی هەرێمی‬ ‫و دەرەك��ی بكرێت بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی‬ ‫ك��وردی؟ ئایا لەو حاڵەتەدا شیعە و سوننە‬ ‫هەردووكیان پێكەوە لە دژی كورد هەڵوێست‬ ‫وەرناگرن؟‬ ‫لە هەموو حاڵەتەكانیشدا ئەگەر گریمان دەوڵەت‬ ‫دەتوانێت كێشەی كورد چارەسەر بكات!! ئایا‬ ‫نابێت هاودەنگیەكی كوردستانی لەسەر ئەم‬ ‫بابەتە هەبێت؟ ئایا نابێت بۆ ئەمە ستراتیژیەكی‬ ‫كوردی و كوردستانی دابڕیژرێت؟ ئایا دەكرێت‬ ‫تەنیا لە دیدگای باشووری كوردستانەوە سەیری‬ ‫ئەم بابەتە بكرێت؟ ئایا ئەو هەڵوێستە ناكەوێتە‬ ‫خزمەتی ئەجیندای هێزە هەرێمیەكانەوە و‬ ‫دەتوانێت سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان‬ ‫گەرەنتی بكات؟ بێگومان وەاڵم��ی ئەمەیان‬ ‫بە نەخێر دەبێت؛ چونكە هەموو هێزەكان‬ ‫لەڕوانگەی ب��ەرژەوەن��دی خۆیانەوە سەیری‬ ‫رووداوەكان دەكەن و ستراتیژی بۆ گۆڕانكاری‬ ‫ناوچەكە دادەنێن و كوردیش وەكو فاكتەرێكی‬ ‫ناوچەیی و گشتگیر دەبینن‪ ،‬كە چی ئەوانەی‬ ‫ئەمڕۆ ب��اس لە دەوڵ��ەت��ی ك��وردی دەك��ەن‪،‬‬ ‫تەنیا باس لە باشووری كوردستان دەكەن‬ ‫و بەشەكانی ت��ری كوردستان ناخەنە ناو‬ ‫حساباتەوە‪ ،‬بێگومان ئەمەش گومان دەخاتە‬ ‫سەر پرۆژە و گۆڕانكاریەكان‪ .‬هەر بۆیە گرنگە‬ ‫پارتی و ئەو الیەنانەی كە ئێستا ئەوەندە باس‬ ‫لە دەوڵەتی كوردی دەكەن‪ ،‬گرنگی بەناوماڵی‬ ‫سەرجەم كوردستان ب��دەن و بەرپرسیارانە‬ ‫هەنگاو بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و‬ ‫داڕشتنی ستراتیژیەكی نەتەوەیی بنێن و لەناو‬ ‫ئەو كۆنگرەیەشدا دەكرێت ئەو بابەتانە بكرێنە‬ ‫بابەتی گفتوگۆ و بەپرۆرژەكردن‪.‬‬


‫وتار‬

‫‪10‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫(داعش)ی ئێرە و (داعش)ی ئەوێ‪ ،‬كامیان باش‌و كامیان خەراپ؟!‬ ‫ن‪ /‬رابەر رەشید‬ ‫بۆ ئەوەی زۆر لە كاتی خوێنەر نەگرم‪ ،‬ناچمە‬ ‫سەر وردەكارییەكانی ئەوەی كە چۆن رێكخراوی‬ ‫ئیسالمی لە ئێراق و شام (داعش) بە فەرمی لە‬ ‫"‪"15‬ی ئۆكتۆبەری ساڵی "‪ "2006‬و لە ئەنجامی‬ ‫رێكەوتننامەی نێوان ژمارەیەك لە هێزە چەكدارە‬ ‫ئیسالمییە توندڕەوەكانی وەكو (ئەنجومەنی‬ ‫شورای موجاهدین لە ئێراق‌و جەیش ئەلفاتحین‌و‬ ‫جوند ئەلصحابە و كەتیبەكانی ئەنساری تەوحید و‬ ‫سوننە)پێكهات و "ئەبو عومەری بەغدادی"ش چۆن‬ ‫كرایە سەرۆكی ئەو رێكخراوە كە بە وتەی خۆیان‬ ‫ئامانجیان پەیڕەوكردنی شەریعەتی ئیسالمی‬ ‫و ژیاندنەوەی خەالفەتی ئیسالمییە‪ ،‬هەروەها‬ ‫دوای كوشتنی "ئەبو عومەری بەغدادی"ش لە‬ ‫رۆژی "‪"19‬ی نیسانی "‪ ،"2010‬چۆن "ئەبوبەكری‬ ‫بەغدادی" شوێنی گرتەوە و دواتریش چۆن لە‬ ‫ساڵی "‪" ،"2007‬ئەبو هەمزەی موهاجر" سەرۆكی‬ ‫رێكخراوی قاعیدە لە بالدی رافیدەین متمانەی‬ ‫خۆی بەخشییە"ئەبو عومەری بەغدادی"و بەمەش‬ ‫(رێكخراوی قاعیدە لە بالدی رافیدەین) تێكەڵ بە‬ ‫دەوڵەتی ئیسالمی بكرێت و (رێكخراوی دەوڵەتی‬ ‫ئیسالمی لە ئێراق) پێكبهێنن‪ .‬هەروەها چۆن لە‬ ‫نیسانی ساڵی "‪" ،" 2013‬ئەبو بەكری بەغدادی"‬ ‫سەرۆكی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسالمی لە ئێراق‬ ‫چاالكییەكانی خۆی درێژكردەوە بۆ ناو سوریا و‬ ‫راگەیاندنی تێكەڵكردنی بەرەی نوسرە لە گەڵ‬ ‫خۆیان‌و گۆڕینی ناوەكەیان بۆ (دەوڵەتی ئیسالم‬ ‫لە ئێراق‌و شام ـ داعش) راگەیاند و دواتریش‬ ‫ئەو ناكۆكییانەی كەوتە نێوانی رێكخراوی قاعیدە‬ ‫و داعش‪ ،‬بەجۆرێك كە هیچیان ئەویتریان بە‬ ‫شەرعی نەزانن ‌و دواتریش دروستبوونی كێشە‬ ‫لەنێوان داعش‌و بەرەی نوسرەو قاعیدە‪ .‬وێڕای‬ ‫ئەوانەش ناچینە سەر ئەو الیەنەی كە چۆن‬ ‫رێكخراوی قاعیدە دژی هەموو شیعە نییە‪ ،‬كە‬ ‫چی داعش دژایەتی هەموو شیعە دەك��ات‌و بە‬ ‫كافریشیان دادەنێت‌و چۆن‌و بۆچیش دژایەتی‬ ‫سوپای ئازاد لە سوریا دەكات‌و تەنها خۆی بە‬ ‫راست دەزانێت و ئەو گومانانەش بخاتە سەر خۆی‬ ‫كە لە بەرژەوەندیی سوریادا كار دەكات‌و چۆنیش‬ ‫روویان لە ئێراق كردەوە و لە ئێستاشدا بوونەتە‬ ‫گەورەترین هێزی ئیسالمیی توندڕەو لە ئێراق‌و‬ ‫هێرشەكانی ئەم دواییەیان‌و داگیركردنی بەشێك‬ ‫لە شارەكانی ئەنبار و فەلوجە و موسڵ‌و تكریت‬ ‫‌و رووبەرێكی فراوانی ناوچەی سوننەی ئێراق بە‬

‫بەشێك لە سنووری شاری كەركوكیش كە بە‬ ‫زیاتر لە "‪"%35‬ی سنووری ئەو شارە مەزەندە‬ ‫دەكرێت‌و دوا بڕیاریشیان دامەزراندنی (خەالفەتی‬ ‫دەوڵەتی ئیسالمی)یە بە سەركردایەتی "ئەبو‬ ‫بەكری بەغدادی"‌و گۆڕینی ناوی رێكخراوەكەشیان‬ ‫لە (رێكخراوی دەوڵەتی ئیسالمی لە ئێراق ‌و‬ ‫شام) بۆ (رێكخراوی دەوڵەتی ئیسالمی)؛ چونكە‬ ‫مەبەستی ئێمە لەم وت��ارەدا قسەكردنە لەسەر‬ ‫ئامانجی ئەو هێزە ئیسالمییە توندڕەوەی كە چۆن‬ ‫لە رۆژئاوای كوردستان هەوڵی لەباربردنی ئەو‬ ‫دەستكەوتە دەدات‌و بەوپەڕی دڕندەییەوە هێرش‬ ‫دەكاتە سەر شارو شارۆچكە و گوندەكانی ئەوێ‬ ‫‌و بۆچی لێرە لە ئێستادا لە سنوورێكدا راوەستاوە‬ ‫و هێرش ناهێنێت‪ ،‬ئایا هەر بە راستی نایەوێ‬ ‫هێرش بكاتە سەر هەرێمی كوردستان‪ ،‬یان‬ ‫جارێك دۆخەكەی بۆ لەبار نییە و نایەوێت بەرەی‬ ‫شەڕ لە دژی خۆی فراوان بكات؟ لەالیەكیتریشەوە‬ ‫نەبوونی یەكێتییەكی نەتەوەیی‌و ستراتیژییەكی‬ ‫روونی نەتەوەیی لەنێوان هێزە كوردستانییەكان‪،‬‬ ‫ن��ەك لەهەر چ��وار بەشی كوردستان؛ بەڵكو‬ ‫تەنانەت نەبوونی هەتا لە باشووری كوردستان‬ ‫‌و بوونی تەمومژێكی سیاسی لەسەر ئەم پرسە‬ ‫چارەنووسسازە‪.‬‬ ‫ئاڵوزی‌و تەمومژاوی دۆخەكە لەچیدا‬ ‫بەرجەستە بووە؟‪:‬‬ ‫وێڕای بوونی چەندین نەخشەسازیی پیالنگێڕانەی‬ ‫هەرێمایەتی ‌و هەتا نێودەوڵەتی دژی دۆزی‬ ‫رەوای كورد و یاریكردنی ئەو الیەنە گوماناویانە‬ ‫لە پرسەكە و كۆمەڵێك هۆكاریتری ناوخۆیی‬ ‫‌و دەرەكی رەوتی رووداوەكانیان لە ناوچەكەدا‬ ‫ئاڵۆز و تەمومژاویتر ك��ردووە و نا ئارامی ‌و‬ ‫دڵەڕاوكێیەكی ترسناكیشیان لەناو خودی‬ ‫كوردانی هەر چوار بەشی كوردستاندا هێناوەتە‬ ‫ئ��اراوە‪ ،‬زۆری لێدوان ‌و شرۆڤە و شیكارییە‬ ‫لەیەكتر جیاوازەكانیش تابلۆی رووداوەكانیان‬ ‫بەسەریەكدا داوە و بەشێكی زۆری كۆمەڵگای‬ ‫كوردستانیان خستۆتە بارێكی دەروونی دژوارەوە؛‬ ‫چونكە لەالیەكەوە هێزەكانی داعش بە بەردەوامی‬ ‫ترس‌و دڵەڕاوكێ لە ناخی تاكەكاندا دەچێنن‌و لە‬ ‫باشووری كوردستان‪ ،‬بڕیاری نەشەڕ و نەئاشتی‬ ‫پەیڕەو دەكەن ‌و جاروباریش هێرش دەكەن ‌و‬ ‫لە دەرفەتێك دەگەڕێن‪ ،‬تاكو گورزی كوشندەی‬ ‫خۆیان بوەشێنن و لەالیەكی دیكەشەوە لە‬ ‫رۆژئاوای كوردستان‌و دوای بەدەستهێنانی چەك‌و‬ ‫جبەخانەو ئامرازی شەڕی جۆراوجۆر لە سوپای‬

‫ئێراق‪ ،‬لە ئێستادا هێرشێكی دڕندانە دەكەنە سەر‬ ‫رۆژئاوای كوردستان‌و بە تایبەتیش بۆسەر هەرێمی‬ ‫كۆبانێ ‌و بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراویش‪،‬‬ ‫لەالیەكی دیكەشەوە شەڕی درێژخایەنی كورد‬ ‫لەگەڵ حكومەتی بەغدا درێژەی هەیە و تێكڕای‬ ‫رێگاكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان داخراون‌و‬ ‫هەوڵەكانیش گەیشتوونەتە بنبەست‌و هەڕەشەی‬ ‫جیابوونەوەی باشووری كوردستان لە ئێراق بۆتە‬ ‫یەكێك لە چارەسەرییەكان‪ ،‬بێئەوەی خودی كورد‬ ‫لە باشووری كوردستاندا كۆدەنگی‌و یەكوتاری‌و‬ ‫یەكڕیزییان لەنێو خۆیاندا پێكهێنابێت‌و هەر الیەنەو‬ ‫لە روانگەی خۆیەوە لێدوانی دژ بەیەك دەدەن‪،‬‬ ‫بە تایبەتیش سەبارەت بە راپرسی لە ناوچە تازە‬ ‫ئازادكراوەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان‪.‬‬ ‫ئاڵۆزی ‌و لێڵی هەڵوێستی گ��ەورە زلهێزێكی‬ ‫وەكو ویالیەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش لەوالوە‬ ‫بوەستێت كە الی تاكی رۆژهەاڵتی‌و بەتایبەتیش‬ ‫الی تاكی كورد لە باشووری كوردستان‪ ،‬هێزێكە‬ ‫و ناكرێت هاوكێشەكان لە دەرەوەی خواستی‬ ‫ئەمریكا دەستیان بۆ ببردرێت ‌و قسە لەسەر‬ ‫رێگاچارەی كێشەكان بكرێت؛ چونكە پێشتر‬ ‫كورد بەدەستی ئەمریكاوە مارانگاز بووە‪ .‬كەواتە‬ ‫تابلۆی رووداوەك���ان هێڵكارییەكی ئاڵۆزی بە‬ ‫دەستی یاریزانەكانی نێو ژووری وێنەكێشانەكە بۆ‬ ‫كراوە و زۆرێك لە هێڵەكانیش تێك ئاڵۆسكاون‌و‬ ‫جیاكردنەوەو دانانەوەیان لە شوێنی خۆیان‪ ،‬كات‬ ‫و زیرەكییەكی زۆری دەوێت‪ ،‬بۆیە ئاسۆی ئایندە‬ ‫لێڵە و تابلۆی دۆخەكەش تەمومژاوییە!!‪.‬‬ ‫(داعش)ی ئێرە و (داعش)ی ئەوێ‪!!...‬‬ ‫لەكاتێكدا كە بە بەرچاوی رای گشتی دونیاوە‪،‬‬ ‫هێزەكانی داعش هێرشێكی بەرفراوان ‌و دژوار‬ ‫دەكەنەسەر رۆژئ��اوای كوردستان‌و بەتایبەتیش‬ ‫بۆسەر هەرێمی كۆبانی‌و بەجۆرەها چەكی‬ ‫گ��ران‌و هەتا قەدەغەكراویش درێ��ژە بەو شەڕە‬ ‫خوێناوییە ناڕەوایە دەدەن‪ ،‬كە چی حكومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستان لە ئاست ئەو هێرشانەدا‬ ‫بێدەنگە و سەرەڕای بێدەنگ بوونیشی دەروازە‬ ‫سنوورییەكانیشی ب���ەڕووی گەلی رۆژئ���اوای‬ ‫كوردستادا داخستووە و دۆخەكەی ترسناكتر‬ ‫كردووە‪ ،‬تاكە دەروازەیەك كە بۆ كوردانی رۆژئاوا‬ ‫مابۆوە بۆ ئەوەی سوودی لێوەربگرن ‌و لەگەڵ‬ ‫جیهانی دەرەوە پەیوەندی بگرن‪ ،‬خاڵی سنووری‬ ‫دەروازەی تەلكۆچەر (الربیعە) بوو كە پێشتر‬ ‫لەالیەن سوپای ئێراقەوە سەرپەرشتی دەكرا‪ ،‬كە‬ ‫چی دوای ئەوەی بە هاوبەشی لەنێوان شەڕڤانانی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪11‬‬

‫وتار‬

‫لەكاتێكدا كە بە بەرچاوی رای گشتی دونیاوە‪ ،‬هێزەكانی داعش هێرشێكی بەرفراوان‌و‬ ‫دژوار دەكەنەسەر رۆژئاوای كوردستان‌و بەتایبەتیش بۆسەر هەرێمی كۆبانی‌و بەجۆرەها چەكی‬ ‫گران‌و هەتا قەدەغەكراویش درێژە بەو شەڕە خوێناوییە ناڕەوایە دەدەن‪ ،‬كە چی حكومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستان لە ئاست ئەو هێرشانەدا بێدەنگە و سەرەڕای بێدەنگ بوونیشی دەروازە‬ ‫سنوورییەكانیشی بەڕووی گەلی رۆژئاوای كوردستادا داخستووە و دۆخەكەی ترسناكتر كردووە‬ ‫یەپەگە و هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان‬ ‫دەستی بەسەردا گیراو دواتر درای��ەوە دەستی‬ ‫هێزی پێشمەرگە‪ ،‬ئەو دەروازەی���ەش ب��ەڕووی‬ ‫كوردانی رۆژئاوا و شۆڕشە رەواكەی داخرا‪.‬‬ ‫هەندێك بەناو شرۆڤەكاری سیاسی ‌و بریار‬ ‫بەدەستی باشووری كوردستان پێیانوایە كە‬ ‫(داع���ش)ی ئ��ەوێ شتێكە و (داعش)ـەكەی‬ ‫ئێرەش شتێكیترە و ناكرێ هێزەكانی باشووری‬ ‫كوردستان خۆیان لە شەڕێكەوە بگلێنن كە‬ ‫شەڕی ئەوان نەبێت!!‪ .‬وەك ئەوەی كورد یەك‬ ‫نەتەوە نەبن ‌و پرسی كوردیش یەك پرسی‬ ‫هاوبەش نەبێت‪ .‬ئەم بۆچوونە جگە لە كاڵفامی‌و‬ ‫نەخوێندنەوەیەكی هەڵەی سیاسییانە بەوالوە‬ ‫هیچیتر نییە‪ ،‬پاساوێكی تریش ئەوەیە كە‬ ‫گوایە (پارتی یەكێتیی دیموكراتی ـ پەیەدە)‬ ‫لە رۆژئاوای كوردستان دیكتاتۆرانە كار دەكات‬ ‫‌و رێگە بە پارت‌و هێزە سیاسییەكانی دیكەی‬ ‫رۆژئاوای كوردستان ـ بەتایبەتی ئەوانەی سەربە‬

‫حزبە دەسەاڵتدارەكانی باشووری كوردستانن ـ‬ ‫نادات‪ ،‬خەباتی سیاسیی خۆیان لەوێدا پیادە‬ ‫بكەن‪ .‬هەرچەندە ئەگەر ئەمە تا رادەیەكیش‬ ‫رێی تێبچێت ‌و گریمان واشبێت‪ ،‬بەاڵم هێشتا‬ ‫ناگاتە ئەو پاساوە نابەجێیە كە بە بەرچاوی‬ ‫هێزەكانی باشووری كوردستانەوە‪ ،‬گەلی رۆژئاوای‬ ‫كوردستان جینۆساید و قەاڵچۆ بكرێن‌و ئەمانیش‬ ‫لێرەوە مێشیان مێوان نەبێت‌و نەك هێز نانێرن‪،‬‬ ‫بەڵكو هەتا ئامادەنین دەروازە سنوورییەكانیش‬ ‫بكەنەوە‪.‬‬ ‫بۆیە ئەوەی پێیوایە ئەو (داعش)ـەی ئێستا لە‬ ‫رۆژئ��اوای كوردستان قەتڵوعامی كورد دەكات‪،‬‬ ‫لەگەڵ ئەو (داعش)ـەی هەڕەشە لە باشووری‬ ‫كوردستان دەكات‌و رۆژانە رووبەڕووی هێزەكانی‬ ‫پێشمەرگە دەبێتەوە لە یەكتری جیاوازن‪ ،‬ئەوانە‬ ‫بیانەوێ ‌و نەیانەوێ دژی پرۆژە و ستراتیژی‬ ‫یەكێتیی ن��ەت��ەوەی��ی ك���وردن ‌و ب��ە بەشێكی‬ ‫جیانەكراوە ل��ەو ت��ۆڕە دادەن��رێ��ن كە هەوڵی‬

‫قڕكردنی كورد و پرسە رەواكەی دەدات‌و جگە‬ ‫لە بەرژەوەندییە كاتییەكانی خۆیان بەوالوە‪،‬‬ ‫هیچیتریان ل��ەال گرنگ نییە‪ .‬دی��ارە ئەمەش‬ ‫دەچێتە خانەی خیانەتی نەتەوەییەوە و مێژووش‬ ‫لە الپەڕەكانی خۆیدا تۆماریان دەكات‪.‬‬ ‫(داعش) هەر داعشە‪ ،‬چ لێرە بێت‌و چ لە رۆژئاوای‬ ‫كوردستان‌و خاوەن ئەو هزرە پاشڤەڕۆ و دوژمن‬ ‫بە مرۆڤایەتییەیە كە جگە لە خەالفەتێكی‬ ‫ئیسالمی‪ ،‬ئەوەش لەژێر قەڵەمڕەویی سیاسەتی‬ ‫خۆیان بەوالوە هیچ پێڕۆیەكی سیاسیی دیكەیان‬ ‫لەال پەسەند نییە و رێگایشی پێنادەن‪ .‬ئەوەی‬ ‫تۆسقاڵێك خوێندنەوەی لۆژیكی بۆ رەوت��ی‬ ‫رووداوەك��ان ‌و سیاسەتی نەزمی نوێی جیهانی‬ ‫هەبێت ‌و خوێندنەوەیەكی سیاسییانەش بۆ‬ ‫(داع���ش) بكات‪ ،‬زۆر بە باشی دەگ��ات��ە ئەو‬ ‫دەرئەنجامەی كە لە ئێستادا (داع��ش) شەڕی‬ ‫كات لەگەڵ كوردی باشووردا دەكات‌و (چیرۆكی‬ ‫جووتیار و دوو شوانەكە) دووبارە دەكاتەوە و‬


‫وتار‬

‫‪12‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫هەركاتێك شەڕی خۆی لەگەڵ گەلی رۆژئاوای‬ ‫كوردستان یەكالیی كردەوە كە دڵنیام (داعش)‬ ‫دووچاری شكستێكی گەورە دێت ‌و بە زیانێكی‬ ‫گەورەش لێی پاشەكشە دەكات‪ ،‬ئینجا بە هەموو‬ ‫هێزی خۆیەوە روو لە ب��اش��ووری كوردستان‬ ‫دەكاتەوە و جگە لە هێزەكانی خۆی‪ ،‬هیچ دوور‬ ‫نییە هەرچی گەلەروگوجەری عەرەبی شۆفێنی‬ ‫هەیە لە سوننە و شیعە كۆیان بكاتەوە و تااڵن‬ ‫‌و بڕۆی شار و گوندەكانی باشووری كوردستانیان‬ ‫پێ بكات‪ ،‬كە ئەمەیان هیچ دوور نییە و لەهەر‬ ‫كاڵوڕۆژنەیەكی هۆشمەندانەوە لێكی دەدەیتەوە‪،‬‬ ‫جگە لە دەرئەنجامێكی هاوشێوەی ئ��ەوەی‬ ‫سەرەوە هیچیترت دەست ناكەوێت‪.‬‬ ‫ئەوەشمان لەبیر نەچێت كە لە خودی باشووری‬ ‫كوردستاندا كۆدەنگی ‌و یەكڕیزی ‌و هەماهەنگی‬ ‫لەنێوان زۆرێ��ك لە هێزە چەكدارەكاندا نین ‌و‬ ‫هێشتا ئاسایش‌و بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگە‬ ‫و هەتا پۆلیسیش موڵكی حزبن‌و هی حكومەت‬ ‫نین‌و تا ئێستاش دەسەاڵتدارێتی ناوچەی زەرد‬ ‫و ناوچەی سەوز بە ئاشكرا قەڵەمڕەوی دەكەن‬ ‫‌و ناوچە تازە ئازادكراوەكانیش لەژێر دەسەاڵتی‬ ‫هێزەكانی ه��ەردووالن‪ .‬ئەمانە هەمووی راستین‬ ‫‌و پێویستە لە دانانی نەخشەسازیی سەربازی‬

‫‌و بەرگریكردندا بەهەند وەربگیرێن ‌و پشتگوێ‬ ‫نەخرێن‪ ،‬چونكە لەكاتی پشتگوێخستنیان زیانی‬ ‫گەورە بە كۆی پرس‌و پرۆسەكە دەگەیەنن‪.‬‬ ‫كەواتە چی بكرێت باشە؟‬ ‫دوور لە بەرژەوەندیی حزبایەتی ‌و ناوچەگەرێتی‬ ‫‌و پەیڕەوكردن‌و لەبەرچاوگرتنی پێڕۆی هزریی‬ ‫هەر حزب ‌و الیەنێكی سیاسی هەر بەشێك لە‬ ‫بەشەكانی كوردستان‪ ،‬هەلومەرجی هەنووكەی‬ ‫رۆژئاوای كوردستان‌و لەگەڵ ئەویشدا باشووری‬ ‫كوردستان‪ ،‬پێویستیی بە پەلەی بەوە هەیە كە‬ ‫بڕیارێكی بوێرانەی كۆنگرەی نەتەوەیی بدرێت‌و‬ ‫تیایدا هێڵە سەرەكییەكانی یەكێتیی نەتەوەیی‬ ‫كوردی دەستینشان و بنەخشێندرێت‌و سەرجەم‬ ‫هێزە كوردستانییەكان بەواژۆكردنی خوێنی‬ ‫سەركردە و بڕیار بەدەستەكانیان پابەندبوونی‬ ‫خۆیان بۆ ئەو هێڵە سەرەكییانە دووپات بكەنەوە‬ ‫و ه��ەم��وو پێكەوە ل��ە خەمی ه��ەر بەشێكی‬ ‫كوردستاندا بن‪ ،‬ئەگەر كەوتە بەر هەڕەشەی هەر‬ ‫مەترسییەكەوە‪ ،‬چ سیاسی بێت‪ ،‬یان ئابووری‪،‬‬ ‫یاخود كۆمەاڵیەتی‪ .‬بە بێ ئەوە پێموایە هەر‬ ‫هەنگاوێكیتر‪ ،‬جگە لە درۆیەكی كاتی هیچیتر‬ ‫نابەخشێت‪.‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫لە ئێستادا (داعش)‬ ‫شەڕی كات لەگەڵ‬ ‫كوردی باشووردا‬ ‫دەكات‌و (چیرۆكی‬ ‫جووتیار و دوو شوانەكە)‬ ‫دووبارە دەكاتەوە و‬ ‫هەركاتێك شەڕی خۆی‬ ‫لەگەڵ گەلی رۆژئاوای‬ ‫كوردستان یەكالیی‬ ‫كردەوە كە دڵنیام‬ ‫(داعش) دووچاری‬ ‫شكستێكی گەورە دێت‬ ‫‌و بە زیانێكی گەورەش‬ ‫لێی پاشەكشە دەكات‪،‬‬ ‫ئینجا بە هەموو هێزی‬ ‫خۆیەوە روو لە باشووری‬ ‫كوردستان دەكاتەوە‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪13‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫نەجیبە عومەر؛‬

‫داواكاریەكی دۆستانە لە پارتی دەكەین با نوسینگەكانمان رادەست بكاتەوە"‬ ‫ئێمە چیتر ناتوانین توڕەیی ئەندامانمان كۆنترۆڵ بكەین‬

‫هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی‬ ‫كوردستان"نەجیبە عومەر" رایدەگەیەنێت‬ ‫كە پێویستە ‌ك��ورد نەبێتـە بەشێك لە‬ ‫ملمالنیەكانی سوننە ‌و شیعە و خاوەن‬ ‫هێڵێكی سەربەخۆ بێت و پەیوەندی كورد‬ ‫لەگەڵ هەموو نەتەوە و مەزهەبەكاندا‬ ‫ه��ەب��ێ��ت‪ .‬راش��ی��دەگ��ەی��ەن��ێ��ت ك��ە ئەم‬ ‫رەوش��ەی ئێراق گ��رێ��دراوی سیاسەت و‬ ‫نەخشە رێ��گ��ای دەوڵ��ەت��ان��ی دەرەكییە‪.‬‬ ‫ئێراق هەرلەسەرەتای دروستبوونیەوە بۆ‬ ‫مەیدانی ملمالنێ و شەڕی نەتەوەپەرستی‬ ‫و مەزهەبگەرایی دروستكرا‪.‬‬ ‫ه����اوس����ەرۆك����ی پ���ارت���ی چ����ارەس����ەری‬ ‫ئەوەشدەخاتەروو؛ زۆری الیەنە‌سیاسیەكان‬ ‫بەسەر بەرەی سوننە ‌و شیعەدا دابەش‬ ‫بوون كە ئێستا لەو دابەشكردنەدا ئەوەی‬ ‫بەرچاوە هاوپەیمانی حكومەتی توركیا و‬ ‫مەزهەبی سوننە و ئیسرائیل و سعودیە‌و‬ ‫قەتەر لە‌ئارادایە و پارتی لەوهاوپەیمانیەدا‬ ‫رۆڵی سەرەكی دەگێرێت‪.‬‬

‫ئا‪ /‬نەجات سلێمان‬ ‫* خوێندنەوەتان بۆ دۆخی ئێستا ئێراق‬ ‫چییە‪ ،‬لە ئێستادا رەوشی ئێراق بەرەو‬ ‫كوێ دەچێت؟‬ ‫ـ ئەم رەوش��ەی ئێستا ئێراق رووب��ەرووی‬ ‫بۆتەوە گرێدراوی سیاسەت و نەخشە رێگای‬ ‫دەوڵەتانی دەرەكیە‪ .‬ئێراق هەرلەسەرەتای‬ ‫دروستبوونیەوە بۆ مەیدانی ملمالنێ و شەڕی‬ ‫نەتەوەپەرستی و مەزهەبگەرایی دروستكرا‪.‬‬ ‫لەالیەك گەلی ئ��ەم خاكە ف��رە نەتەوە و‬ ‫فرە ئاین و فرە زمانە‪ .‬پارچەبوونی ئیسالم‬ ‫بەسەرمەزهەبی سونە و شیعەدا لەسەر ئەم‬ ‫خاكە دروستبووە‪ .‬هەرلەسەرەتای دروست‬ ‫بوونی ئێراقەوە لەسەر بنەمای دەوڵ��ەت‬ ‫ـ نەتەوە دام��ەزرا‪ .‬بەدروشمی یەك نەتەوە‬ ‫هەیە ئەویش ع��ەرەب��ە‪ .‬ی��ەك زم��ان هەیە‬ ‫ئەویش عەرەبیە یەك ئااڵ هەیە ئەویش هی‬ ‫ئێراقە یەك مەزهەب هەیە ئەویش سونەیە‪.‬‬ ‫زۆرینەی نەتەوەی عەرەب شیعە مەزهەب‬ ‫بوو‪ ،‬دەسەاڵتێكی دەرەك��ی سونیان هێناو‬

‫لە ئێراقدا كردیانە دەس���ەاڵت‪ .‬ویالیەتی‬ ‫موسڵ كە هەموو باشوری كوردستانی رۆژی‬ ‫ئەمرۆیە ب��ەزۆر خستیانە س��ەر دەوڵەتی‬ ‫ئێراق‪ ،‬بەمەبەستی پارچەكردنی كوردستان‬ ‫و زیادكردنی ژمارەی ئیسالمی سونە مەزهەب‬ ‫لەو دەواڵتەدا؛ چونكە كورد لە باشوردا زۆرینە‬ ‫سونەن‪ .‬ئەمانە بەشێك بوو لە پێكهێنانی‬ ‫پالن و بەرنامەی رێكەوتنی سایكس بیكۆ و‬ ‫لۆزان‪ .‬بەمشێوەی بەدرێژای تەمەنی ئێراق‬ ‫ش��ەڕی نەتەوەپەرستی و مەزهەبگەرایی‬ ‫بەخۆیەوە بینیووە‪ .‬لە ساڵی "‪ "2004‬بەدواوە‬ ‫سیستەمێكی بەناو فیدرالی دروست بوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫زهنیەتی نەتەوەپەرستی و مەزهەبگەرایی‬ ‫بەكۆتا نەهات‪ .‬ئەم روداوانەی دوای ئامانجی‬ ‫س��ەرەك��ی تیژكردنەوەی ش��ەڕی ه��ەردوو‬ ‫زهنیەتی نەتەوەپەرستی و مەزهەبگەرایە بۆ‬ ‫ئەوەی مەیدانی شەڕەكە خەست تر و قوڵ‬ ‫تر بكەنەوە و گەالن بكەنە قوربان‪ .‬ئاشكرایە‬ ‫ئەوەی سودمەند دەبێت دەوڵەتانی زلهێزی‬ ‫جیهانیە كە چەكەكانیان لە رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاستدا ساغ دەبێتەوە‪ .‬لەچەند ساڵی‬ ‫راب��ردوودا ئەو شەڕ و پێكدادانە وەك ئەو‬ ‫هێزانە دەیانخواست بەرێوە نەچوو‪ .‬بەتایبەتی‬ ‫لەگەڵ پێشكەوتنی پرۆژەی رێبەری گەلی‬ ‫كورد بەرێز عەبدوڵاڵ‪ ،‬پرۆژەی كۆنفیدرالیزمی‬ ‫دیموكراتی و بەیەكەوەژیانكردنی گەالن لەسەر‬ ‫هێڵی نەتەوەیەكی دیموكرات بۆ ت��ەواوی‬ ‫كوردستان و رۆژهەاڵتی ناوەراست بەرخۆدانی‬ ‫گەالنی دەرخست مەیدان‪ .‬بۆ رێگەگرتن لەو‬ ‫پرۆژەیە سەرەتا بەپالنگێری نێودەوڵەتی و‬ ‫دەستگیركردنی رێبەر ئاپۆ دەستیان پێكرد‬ ‫بۆ ئ��ەوەی هەموو كوردستان بكەنە گۆلی‬ ‫خوێن‪ .‬پاشان جارێكی تر رێبەر ئاپۆ پێشی‬ ‫لەو شەڕە خوێناویە گرت‪ ،‬هەوڵەكانی بەرێزی‬ ‫هەتا رۆژی ئەمڕۆ بەردەوامە بۆ سەرخستنی‬ ‫پ��رۆس��ەی ئاشتی ل��ە توركیا و باكوری‬ ‫كوردستان‪ .‬ت��ەواوی رۆژهەاڵتی ناوەراست‬ ‫بێگومانە بەشێكی بنگەی پرۆژەكەی بەرێزی‬ ‫نەتەوەیەكی دیموكرات و خۆبەرێوەبردنی‬ ‫دیموكراتی لە رۆژئاوای كوردستان سەركەوت‪.‬‬ ‫ئ��ەم سەركەوتنە پالنی شەرەنگێزان و‬

‫بەتێرواننی‬ ‫من ئەو حكومەتە‬ ‫بەناوبنكەفراوانە نە‬ ‫لەهەڵوێستیسیاسیدا‬ ‫یەكگرتووە و نە لە‬ ‫بڕیارە چارەنوسازەكانی‬ ‫گەلدا‪ .‬ئێستاش هەمان‬ ‫دەسەاڵتی چەند‬ ‫ئیدارەیە‪ ،‬بەاڵم بریارە‬ ‫سەرەكیەكانیش لەبواری‬ ‫بەرێوەبردن و سەروەت‬ ‫و سامان و داهاتی ئەم‬ ‫واڵتە بەزۆرینە لە دەستی‬ ‫تاخمێكەوەیە هیچ كەس‬ ‫لێی ئاگادار نیە‬


‫چاوپێكەوتن ‪14‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دیاریكردنی شوێن و سنوردانان بۆ شوێنی خۆپیشاندان ئەمەش لە قاڵبدانی‬ ‫خۆپیشاندانە و لەبەرژەوەندی دەسەاڵتدایە؛ چونكە خۆپیشاندا زۆربەی زۆری لەدژی سیاسەتی‬ ‫ناحەقی و نادیموكراتی دەسەاڵتە و دەسەاڵت موخاتبە‪.‬‬ ‫جێگەی پرسیارە ئەو الیەنانەی كە جاران ئۆپۆزسیۆن بوون بۆچی خاوەن لە داخوازیەكانی خۆیان‬ ‫دەرنەكەوتن و ئەو هەموو سازشە لەپێناوی چی!!‬ ‫بازرگانانی شەڕی پوچوڵكردەوە‪ .‬هەربۆیە‬ ‫دەوڵەتانی سەردەست لە كوردستاندا و هێزی‬ ‫بەكرێگیراو لەگەڵ ئەو دەوڵەتە زلهێزانەی‬ ‫جیهان كە شەڕخوازن بەهاوبەشی سیناریۆی‬ ‫هێزێكی توندڕەوی وەك داعشیان پێشخست‪.‬‬ ‫لە بنەمادا بۆ لەبار بردنی دەسكەوتەكانی‬ ‫رۆژئاوای كوردستان و تەواوی گەلی كوردە‪.‬‬ ‫بۆ زیندوكردنەوە و تیژكردنەوەی شەڕی‬ ‫نەتەوەپەرستی و مەزهەبپەرستی‪ ،‬داعش‬ ‫وەك هێزێكی بەكرێگیراو كە تەواوی ئەو هێزە‬ ‫دەسەاڵتدارانەی كە بەزهنیەتی تۆڵەسەندنەوە‬ ‫هەڵسوكەوت دەك��ەن پشگیریان دەك��ەن‪.‬‬ ‫لە ئەنجامدا ئێراقیان پارچە كرد‪ .‬بیگومان‬ ‫چەندە ئێراق پارچە بێت و چەندە دەسەاڵتی‬ ‫هەرێمی زێدە بێت و ناوەند الواز بێت هێندە‬ ‫باشە‪ ،‬ناوەندگەرای كەم دەبیتەوە‪ .‬بەاڵم ئەم‬ ‫پارچەكردنە بەو ئامانجە نیە‪ ،‬بەپێچەوانەوە‬ ‫بەمەبەستی ت��ۆخ��ك��ردن��ەوەی زهنیەتی‬ ‫نەتەوەپەرستیە بۆ ئەوەی هەتا ئێراق هەیە‬ ‫خوێنڕشتن بەردەوام بێ هەر وەك فەلەستین‬ ‫و ئیسرائیل‪.‬‬ ‫* ب���ەرای ب��ەرێ��زت��ان پێویستە لەم‬ ‫كاتە هەستیارەدا ك��ورد لە باشوری‬ ‫كوردستان چۆن مامەڵەیەك لەگەڵ‬

‫ئەم هەلومەرجەدا بكات؟‪.‬‬ ‫ـ پێش هەر شتێك‪ ،‬پێویستە كورد نەبێتـە‬ ‫بەشێك لە ملمالنیەكانی سونە و شیعە وخاوەن‬ ‫هێڵێكی سەربەخۆبێت‪ .‬پەیوەندی كورد لەگەڵ‬ ‫هەموو نەتەوە و مەزهەبەكاندا هەبێت‪ .‬لەگەڵ‬ ‫عەرەبێكی دیموكراتخواز بەسونە و شیعەوە‬ ‫كە ئیرادەی كورد پەسەند بكات لە دایالۆگ‬ ‫و گفتوگۆدا بێ‪ .‬پێویستە كورد بەهەموو‬ ‫شێوەیەك لەگەڵ مانەوەی داعش نەبێت لە‬ ‫خاكی ئێراقدا؛ چونكە هێزێكی تیرۆرستی‬ ‫و داگیركەرە‪ .‬پێویستە كورد حیزبی بەعس‬ ‫بەهیچ شێوەیەك پەسەند نەكات لەسەر‬ ‫خاكی ئێراق بمێنن؛ چونكە حیزبێكە لە‬ ‫ئێراقدا زۆرترین كۆمەڵكوژی بەرێوە بردووە‬ ‫لەسەرگەالنی ئ��ێ��راق‪ ،‬بەتایبەتی لەسەر‬ ‫كورد‪ .‬ئەو بەعسیانەی كە هاتوون لەهەولێر‬ ‫دانیشتوون و هەندێك كەناڵی تەلەفیزیۆنی بە‬ ‫شۆرشگێڕیان ناودەبەن ئەمە بەواتای ئەرێنی‬ ‫كردنی كۆمەڵكوژی كوردانە‪ ،‬بەاڵم كورد بۆ‬ ‫دانوستاندن لەگەڵ سونەیەكی دیمكراتخوازدا‬ ‫دەتوانێت دانوستاندن پێشبخات‪.‬‬ ‫هاوكات پێویستە ئێمەی ك��ورد بەهەموو‬ ‫شێوەیەك بەفەرمی هەموو ناوچە كێشە‬ ‫لەسەرەكان بخەینەوە سەرهەرێمی كوردستان‬ ‫و بەزهنیەتێكی نەتەوەیی خاوەندارێتیان‬

‫لێبكەین و هێزی پێشمەرگە بكەینە هێزێكی‬ ‫بەرگری نەتەوەیی و فەرمیەتی لە دەستوردا‬ ‫گەرەنتی بكەین‪ .‬گەلی كورد مافی خۆیەتی‬ ‫خاوەنی سەربەخۆیی خۆی بێت‪ .‬بۆ ئەوەی‬ ‫چۆن شێوازێكی بەرێوەبردن پەیرەو بكات‪،‬‬ ‫پێویستە بەریفراندۆم گەل بریار بدات‪ .‬دەبێت‬ ‫باوەڕی بەهێزی گەل هەبێت پێویستە ئیرادەی‬ ‫گەل بەهەند وەربگیردرێت لە دیاریكردنی‬ ‫چارەنوسیدا‪ .‬مافی هیچ كەسیك یان پارتیەك‬ ‫نەیە كە موزایەدە لەسەر چارەنوسی گەل‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫هەروەها‪ ،‬بۆ ئەوەی دەسكەوتە نەتەوەیەكانمان‬ ‫ف��راوان بكەین‪ ،‬پێویستیمان بەزهنیەتی‬ ‫دیموكراتی هەیە‪ .‬بەزهنیەتی ناوەندگەرایی‬ ‫و خۆداسەپاندن و نادیموكراتیەت ناتواندرێت‬ ‫هەنگاو ب��ەرەو پێشەوە بنێین‪ .‬خاڵی زۆر‬ ‫گرنگ بونیاتنانی یەكێتی نەتەوەییە‪ ،‬كە‬ ‫ئەمەش گرنگترین خاڵە‪ .‬گەلی كورد خاوەنی‬ ‫هەركیانێك بێت نابێت هاوپەیمان بێت لەگەڵ‬ ‫یەكێك لە مەزهەبەكانی سونە یان شیعە؛‬ ‫بەڵكو پێویستە هاوپەیمانبێت لەگەڵ یەكێتی‬ ‫نەتەوەیی كورددا‪ .‬پێویستمان بەپشتیوانی‬ ‫نەتەوەیی هەیە‪ ،‬نەك پشتیوانی دەوڵەتانی‬ ‫داگیركەری سەر كوردستان‪ .‬ئەگەرچی هێز و‬ ‫الیەنە كوردستانیەكان لە باشوری كوردستاندا‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫لە روكەشدا یەك هەڵوێستن لەژێر ناوی‬ ‫حكومەتێكی بنكەفراواندا‪ ،‬بەاڵم لە واقعدا بەو‬ ‫شێوەیە نیە و زۆربەی زۆری الیەنە سیاسیەكان‬ ‫بەسەر بەرەی سونە و شیعەدا دابەش بوون‬ ‫كە ئێستا لەو دابەشكردنەدا ئەوەی بەرچاوە‬ ‫هاوپەیمانی حكومەتی توركیا و مەزهەبی‬ ‫سونە و ئیسرائیل و سعودیە و قەتەر لە‬ ‫ئارادایە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش‬ ‫لەو هاوپەیمانیەدا رۆڵی سەرەكی دەگێرێت‪.‬‬ ‫یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش لەگەڵ‬ ‫شیعەدا پەیوەندی بەهێزە‪ ،‬گۆران و هەریەك‬ ‫لە پارتیە ئیسالمیەكانیش هەریەكەیان‬ ‫لەبەرەیەكدا جێگە دەگ��رن ئەم تابلۆیانە‬ ‫گەلەكەمان رووبەروی كۆمەڵكوژی دەكاتەوە‪.‬‬ ‫* مەبەستی ئیسرائیل و توركیا‬ ‫ل��ە پشگیری ناراستەخۆكانیان بۆ‬ ‫راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی لەباشوری‬ ‫كوردستان چییە؟‪.‬‬ ‫ م��ێ��ژوو ش��ای��ەت��ی ئ��ەو راستیەیە كە‬‫هەرجارێك ه��ەر دەوڵەتێكی سەردەست‬ ‫و داگیركەر پشتگیری لە دەسكەوتێكی‬ ‫كورد كردبێت ئەوا ئەو دەوڵەتە هەرخۆی‬ ‫رۆڵ��ی گ��ێ��راوە لەپێناوی لەناوبردنیدا‪.‬‬ ‫هاوكاریەكانی ئینگلیز بۆ شیخ مەحمود و‬ ‫شیخ سەعیدی پیران دیارن كە هەر ئینگلیز‬ ‫خۆی بوو بەشداربوو لە پیالنی لەناوبردنی‬ ‫هەردووسەركردەدا‪ ،‬پشتیوانیەكانی سۆڤیەت‬ ‫بۆ كۆماری مەهاباد و دوایش روخانی كۆمار‬ ‫بە پەیمانی هاوبەشانەیان لەگەڵ ئێران‬ ‫پێكهات‪ .‬هاوكاریەكانی ئێران بۆ جوالنەوەی‬ ‫بارزانی و شكستی "‪ "1975‬بەهاوپەیمانی‬ ‫جەزائیر لەنێوان ئێران و ئێراق ئەنجامدرا‪.‬‬ ‫هەربۆیە دەوڵەتێكی وەك ئیسرائیل هەتا‬ ‫ئەم ساتەش ناسنامەی نەتەوەیی و ئاینی‬ ‫فەلستینیەكان ناناسێت‪ .‬نزیكەی سەدەیەكە‬ ‫شەرێكی خوێناوی لە دژیان بەرێوە دەبات!!‪،‬‬ ‫چ��ۆن دەت��وان��ێ��ت ب��ێ ه��ۆك��ار و ل��ە پێناو‬ ‫بەرژەوەندی كورد پشتیوانیەكی بێبەرامبەر‬ ‫بكات!!‪ .‬بێگومان ئەو هەڵوێستانەی ئیسرائیل‬ ‫بەمەبەستی هەڵگیرساندنی شەڕێكی دژوارە‬ ‫لەنێوان ك��ورد و عەرەبدا‪ .‬سەرقاڵكردنی‬ ‫گ��ەالن��ی ع��ەرەب��ە ب��ەش��ەڕی ك����وردەوە بۆ‬ ‫ئ���ەوەی فەلەستینیان لەبیر ببەنەوە و‬ ‫ئیسرائیلیش چەك بفرۆشێتە عەرەب و كورد‪.‬‬ ‫هاوكاریەكانی توركیاش بەهەمانشێوەیە هەتا‬ ‫ئەم ساتەش ئیرادەی گەلێكی "‪ "25‬میلیۆنی‬ ‫ئازادیخوازی شۆرشگێڕ لەباكوری كوردستان‬ ‫ناناسێت‪ .‬توركیا ل��ەالی��ەك دەخ��وازێ��ت‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫باشوری كوردستان بەتوركیاوە گرێبدات‬ ‫لەچوارچێوەی میساقی میللی كە بەپێی ئەو‬ ‫مادەیە موسڵ و كەركوك بەخاكی خۆیان‬ ‫دەزانن‪ .‬لەالیەكی تریشەوە دەوێت بەكورد‬ ‫شەڕی هەموو عەرەبی شیعە مەزهەب بكات‪.‬‬ ‫لەم حاڵەتەشدا دەخوازن كوردستان بكەنە‬ ‫گۆلی خوێن و رێگە لەبەردەم چارەسەریەكی‬ ‫دیموكراتیانە بگرن‪.‬‬ ‫* راتان چییە سەبارەت بە پێكهێنانی‬ ‫حكومەتە خۆجییەكانی هەولێر و دهۆك‬ ‫كە لەالیەن پارتیەوە پێكهێنراون؟‪.‬‬ ‫ـ هەڵویستە ت��اك الیەنەكانی پارتی لە‬ ‫دروستكردنی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك‬ ‫و هەولێر و هەڵبژاردنی پارێزگار تاك‬ ‫الیەنە و پەراوێزخستنی هەموو الیەنە‬ ‫براوەكانی تر پارچەكردنێكی تری هەرێمی‬ ‫كوردستانە و قوڵكردنەوەی دوو ئیدارەییە‬ ‫و سێبەرخستنە س��ەر ئ��ەو حكومەتیەیە‬ ‫كە گوایە بنكەفراوان و نیشتیمانیە‪ .‬ئەم‬ ‫هەڵسوكەوتانە تەواوی رەخنەكانی ئێمە وەك‬ ‫پارتی چارەسەری پشتڕاست دەكاتەوە كە‬ ‫لەكاتی خۆیدا هێزەكانی دەرەوەی پارتیمان‬ ‫ئاگادار ك��ردەوە بۆ ئ��ەوەی بی هەڵوێست‬ ‫نەبن لەبەرامبەر ئۆپەراسیۆن و هێرشەكانی‬ ‫سەرپارتی چارەسەری لەالیەن پارتیەوە؛‌‬ ‫چونكە بەهێرشكردنە سەر پارتی چارەسەری‬ ‫هێرشیان كردە سەر هەموو بیروڕایەكی ئازاد‬ ‫و دیموكراتخواز‪ .‬ئیستاش پێویستە بەهیچ‬ ‫شێوەیەك ئەم ناوەندگەراییە و حساب نەكردن‬ ‫بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند نەكرێت‪.‬‬ ‫بەتێرواننی من ئەو حكومەتە بەناوبنكەفراوانە‬ ‫نە لەهەڵوێستی سیاسیدا یەكگرتووە و نە‬ ‫لە بڕیارە چارەنوسازەكانی گەلدا‪ .‬ئێستاش‬ ‫هەمان دەسەاڵتی چەند ئیدارەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بریارە سەرەكیەكانیش لەبواری بەرێوەبردن‬ ‫و س��ەروەت و سامان و داهاتی ئەم واڵتە‬ ‫بەزۆرینە لە دەستی تاخمێكەوەیە هیچ كەس‬ ‫لێی ئاگادار نیە‪ .‬هاتنی وەزی��ری سامانە‬ ‫سروشتیەكان بۆ ناوپەرلەمان‪ ،‬س��ەرەرای‬ ‫بەهانە بێ بنەماكانی كە چی وەك هەموو‬ ‫جارێك بە وەزی��ر مایەوە‪ ،‬ئەو راستیانەی‬ ‫زیاتر پشتراستكردەوە كە پەرلەمانتارەكان‬ ‫جارێكی تر بەزهنیەتی حزبی و لەچوارچێوەی‬ ‫هاوپەیمانی دەسەاڵتدا چاودێری ت��ەواوی‬ ‫وەزیرەكان دەكەن‪ .‬كارەكتەری ئەم خولەی‬ ‫پەرلەمان لەئێستاوە دی��ارە كە دەتوانن‬ ‫رەخنە بگرن‪ ،‬بەاڵم ناتوانن بڕیار و ئیرادەی‬ ‫گۆڕانكاری نیشان بدەن‪ .‬لەوانەشە ئەمەش‬

‫‪15‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫مێژوو شایەتی ئەو‬ ‫راستیەیە كە هەرجارێك‬ ‫هەر دەوڵەتێكی سەردەست‬ ‫و داگیركەر پشتگیری لە‬ ‫دەسكەوتێكی كورد كردبێت‬ ‫ئەوا ئەو دەوڵەتە هەرخۆی‬ ‫رۆڵی گێراوە لەپێناوی‬ ‫لەناوبردنیدا‬ ‫‪..........‬‬ ‫بێگومان ئەو هەڵوێستانەی‬ ‫ئیسرائیلبەمەبەستی‬ ‫هەڵگیرساندنیشەڕێكی‬ ‫دژوارە لەنێوان كورد و‬ ‫عەرەبدا‪ .‬سەرقاڵكردنی‬ ‫گەالنی عەرەبە بەشەڕی‬ ‫كوردەوە بۆ ئەوەی‬ ‫فەلەستینیان لەبیر ببەنەوە و‬ ‫ئیسرائیلیش چەك بفرۆشێتە‬ ‫عەرەب و كورد‬ ‫بەشێك بێت لە هاوپەیمانی دەسەاڵتی‬ ‫هاوبەش و بنكەفراوان‪.‬‬ ‫* ئایا پاش هێرشەی پارتی بۆ سەر‬ ‫نوسینگەكانتان‪ ،‬ئێوە نوسینگەكانتان‬ ‫وەرگ��رت��ۆت��ەوە؟ ل��ە ئێستا ب���ەدواوە‬ ‫هەڵویستان چی دەبێت‪ ،‬ئەگەر پارتی‬ ‫مل بۆ داواك��اری��ە دیموكراتیەكان‬ ‫نەدات؟‪.‬‬ ‫ـ نەخێر هەتا ئەم ساتەش كە مانگێك و "‪"16‬‬ ‫رۆژە نوسینگە و ئۆفیسەكانمان لە دهۆك و‬ ‫زاخۆ و هەولێر لەالیەن پارتیەوە داخراون‪ .‬بۆ‬ ‫ئەوەی ئەو نوسینگانەمان رادەستبكرێتەوە‬ ‫هەموو رێگە و رێبازێكی دیموكراتیانەمان‬ ‫گرتەبەر لە تێكۆشانی یاسایی و كردنەوەی‬ ‫دۆز لە بەرامبەر ئەو پێشێلكاریە یاساییە كە‬ ‫تەواوی نوسینگەكانی گۆڤاری "رۆژی واڵت" و‬ ‫رێكخراوی ژنان و گەنجان پێكهاتن‪ .‬ئەو دام‬ ‫و دەزگایانە هەموویان یاساین و بە بەڵگەی‬ ‫یاسایی رێگە پێدراو و فەرمین‪ .‬ئێمە لەالی‬ ‫خۆمانەوە سەردانی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان‬


‫چاوپێكەوتن ‪16‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫توركیا لەالیەك دەخوازێت باشوری كوردستان بەتوركیاوە گرێبدات لەچوارچێوەی‬ ‫میساقی میللی كە بەپێی ئەو مادەیە موسڵ و كەركوك بەخاكی خۆیان دەزانن‪ .‬لەالیەكی‬ ‫تریشەوە دەوێت بەكورد شەڕی هەموو عەرەبی شیعە مەزهەب بكات‪ .‬لەم حاڵەتەشدا دەخوازن‬ ‫كوردستان بكەنە گۆلی خوێن و رێگە لەبەردەم چارەسەریەكی دیموكراتیانە بگرن‬ ‫كردووە‪ ،‬سەردانی پەیوەندیەكانی پارتیمان‬ ‫كردووە‪ ،‬سەردانی سەندیكای رۆژنانەنوسان‬ ‫و فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكانمان‬ ‫ك���ردووە هەموویان دەڵێن ئ��ەو هێرشانە‬ ‫ناڕەوان و داخستنی نوسینگەكان نایاساین‪،‬‬ ‫هەموویان پەیمانی ئەوەیان داوە كە دەبێت‬ ‫بەزووترین كات بكرێنەوە‪ .‬لە كرداردا ئەوەی‬ ‫دەیبینین دادگ��ای ژێر دەسەاڵتی پارتی و‬ ‫هەموو الیەنەكانی هاوبەش لە حكومەتی‬ ‫بنكە فراواندا بێدەنگن‪ .‬پەرلەمانی هەرێمی‬ ‫كوردستان داكۆكی ل��ەو بریارە یاسایانە‬ ‫ناكات كە لە پەرلەمان دەرچ��وون‪ .‬ئەوەتا‬ ‫پەرلەمان بێدەنگە؟ نازانین بۆچی؟ پارتی‬ ‫دیموكراتی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆ كە‬ ‫تەواو سەر بە ‌پارتین تا ئەم ساتە خاوەنی‬ ‫هیچ لێدوانێك نین؟ ئێمە ئەم هەڵوێستانە‬ ‫زۆر بەتوندی رەخنە ‌دەكەین‪ .‬لەسەرەتای‬ ‫رودان���ی ئ��ەو روداوان���ە هەتا ئ��ەم ساتەش‬ ‫ئێمە زۆر بەرپرسیارانە مامەڵەمان لەگەڵ‬ ‫رەوشەكەدا كردووە‪ .‬چەندین جار داخوازیمان‬ ‫لەبەرپرسانی حكومی و پەرلەمان كرد كە‬ ‫هەڵوێستێك نیشان ب��دەن‪ .‬بەشێوەیەكی‬ ‫فەرمی هیچ وەاڵمێكمان وەرنەگرتووە‪ .‬لە‬ ‫فەریمیەتدا بەرپرسانی پارتی دەڵێن كارێكی‬ ‫ناڕەوایە‪ ،‬بەاڵم لە دەرەوەی رەسمیەت پارتی‬ ‫باس لە رەوشی رۆژئاوا دەكات و رەخنە لە‬ ‫كانتونەكان دەگرێت گوایە زۆر دیموكرات نین؟‬

‫ئەمان لەالی خۆیانەوە داوای ماف دەكەن بۆ‬ ‫ئەو پارتانە كە بە (پارتی‌)دروستی كردوون بۆ‬ ‫رۆژئاوا‪ .‬هەموو كەسێ ئەم راستیانە‌دەبینێت‪.‬‬ ‫ئەو حكومەتەی رۆژئ��اوا تەمەنەكەی یەك‬ ‫ساڵە كەچی مۆڵەتی فەرمی داوەتە ‌تەواوی‬ ‫پارتیەكانی رۆژئاوای كوردستان‪ .‬حكومەتەی‬ ‫هەرێمی كوردستانیش تەمەنی "‪ "23‬ساڵە و‬ ‫ك پارتی چارەسەری "‪ "12‬ساڵە داوای‬ ‫ئێمە‌وە ‌‬ ‫مۆڵەت دەكەین وەاڵمێكمان بەیاسا نادەنەوە‪.‬‬ ‫بەمەرجێك ئێمە بەپێی ئەوەی دووجار لەسەر‬ ‫ناوی پارتی چارەسەری بەشداری هەڵبژاردن‬ ‫بووینە و پارتیەكی مۆڵەت پێدراوین‪ ،‬بەاڵم‬ ‫باوەر بە یاساكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنیش‬ ‫ناكەن و بەهەڵوێستی سیاسی مامەڵەمان‬ ‫ل��ەگ��ەڵ دەك���ەن‪ ،‬ئ��ەو ب��ری��ارە سیاسیەش‬ ‫ئاشكرایە كە ‌خزمەتی چ هێز و دەسەاڵتێك‬ ‫دەكات و ئەمەش هەموو الیەك دەزانن‪.‬‬ ‫ئێمە بە هەموو الیەكی رادەگەیەنین بەتایبەتی‬ ‫الیەنی پەیوەندیدار لەناویاندا بەپارتی‬ ‫دیموكراتی كوردستان رادەگەیەنین‪ ،‬ئەگەر‬ ‫بەشێوەیكی فەرمی ئ��ەو نوسینگانەمان‬ ‫نەدەنەوە ئەوا ئێمە لە چوارچێوەی مافی‬ ‫یاسایی خۆماندا دەچین ئەو نوسینگانەمان‬ ‫دەكەینەوە‪ .‬هەتا ئەم ساتە دانمان بەخۆماندا‬ ‫گرت‪ .‬لەپێناوی رەچاوكردنی هەلومەرجی‬ ‫ئێستای كوردستان‪ ،‬ئیتر ئێمە ناتوانین خەڵكی‬ ‫خۆمان رابگرێن‪ .‬حكومەتی هەرێم و پەرلەمان‬

‫بریاڕ لەسەر سازكردنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن‬ ‫و ریفراندۆم دەدەن‪ ،‬ئێمەش پشگیریان‬ ‫دەكەین‪ .‬لێرەشەوە رەخنەی بێدەنگبوونی‬ ‫ئەو الیەنانە ‌دەكەین كە لە حكومەتێكی‬ ‫ه��اوب��ەش��دان و ت��ا ئ��ەم س��ات��ە بێدەنگن‬ ‫لەبەرامبەر هێرشەكانی(پارتی بۆ سەر پارتی‬ ‫چارەسەری)؟ ناوەناوە وەك خۆیان دەڵێن‬ ‫ئەگەر بۆ موزایەدەی سیاسیش بێت پارتی‬ ‫باس لە سەربەخۆیی و سازكردنی دەوڵەتی‬ ‫كوردی دەكات‪ .‬بریاری سەربەخۆیی پێویستی‬ ‫بە زهنیەت و كرداری دیموكراتیانەیە‪ .‬ئایا بەم‬ ‫زهنیەتەوە دەوڵەتی كوردی دروست دەكەن؟‬ ‫كام هێزی نەتەوەیی و دیموكراتی هەبێت‪،‬‬ ‫ئێوە هەوڵی سەركوتكردنی بدەن!! یان لە‬ ‫جیاتی یاسا دەسەاڵتی سیاسی بااڵدەست‬ ‫بێت یان بەرژەوەندی دەوڵەتانی سەردەست‬ ‫لە كوردستاندا سەروەر بێت‪ ،‬بێگومان ئێمە‬ ‫و هەموو خەڵكی دیموكراتخواز و ئازادیخواز‬ ‫و نیشتیمانپەروەر ئەم هەڵوێستانە بەهیچ‬ ‫شێوەیەك قبوڵ ناكەین؛ چونكە ‌هەموو‬ ‫بەرژەوەندی و دەسكەوتی نەتەوەیی بەهێز‬ ‫و ئیرادەی دیموكراتیانەی گەل دەپارێزرێت‪.‬‬ ‫هەربۆیە ‌جارێكی تر داوایەكی دیموكراتیانە‬ ‫‌و دۆستانە ‌دەك��ەی��ن كە ب��ەزووت��ری��ن كات‬ ‫نوسینگەكانمان رادەست بكەنەوە و داوای‬ ‫لێبوردن لەگەل بكەن‪ ،‬چونكە ئێمە چیتر‬ ‫ناتوانین توڕەیی وناڕەزایەكانی ئەندامانمان‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪17‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫لە كرداردا ئەوەی دەیبینین دادگای ژێر دەسەاڵتی پارتی و هەموو الیەنەكانی هاوبەش لە‬ ‫حكومەتی بنكە فراواندا بێدەنگن‪ .‬پەرلەمانی هەرێمی كوردستان داكۆكی لەو بریارە یاسایانە ناكات‬ ‫كە لە پەرلەمان دەرچوون‪ .‬ئەوەتا پەرلەمان بێدەنگە؟ نازانین بۆچی؟ پارتی دیموكراتی كوردستان و‬ ‫وەزارەتی ناوخۆ كە تەواو سەر بە‌پارتین تا ئەم ساتە خاوەنی هیچ لێدوانێك نین؟‬ ‫كۆنترۆڵ بكەین‪.‬‬ ‫* راتان لەسەر هەمواركراوی یاسای‬ ‫خۆپیشاندانەكان چییە كە لەئێستادا‬ ‫خوێندنەوەی بۆ ك��را لەپەرلەمان و‬ ‫گوڕانكاری تێدا كراوە؟‪.‬‬

‫ـ ئێمە وەك پارتی چ��ارەس��ەری دیموكراتی‬ ‫كوردستان یەكەمین الیەن بووین كە رەخنەی‬ ‫توندمان لەسەر یاسای خۆپیشاندانەكان هەبوو‪،‬‬ ‫چونكە بەراستیش ئیمە یەكەمین زەرەرمەندی‬ ‫ئەم یاسایە بووین لەماوەی رابردوودا و روبەروی‬ ‫زۆرترین ئاستەنگی و زیندانیكردن بوینەتەوە‬ ‫لەژێر سێبەری یاسای خۆپیشاندا‪ .‬چاوەڕوانیمان‬ ‫هەبوو بەشێوەكی دیموكراتیانەتر هەموار‬ ‫بكرێـتەوە‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە هەموار كردنەوەكە‬ ‫زۆرالی��ەن��ی نادیموكراتی ه��ەی��ە‪ .‬بەتایبەتی‬ ‫بەدانانی "‪ "24‬كاتژمێر بۆ كاتی ئاگاداركردنەوە‬ ‫ئەمە خۆی لەخۆیدا گەورەترین ئاستەنگیە و‬ ‫خۆپیشاندانی لەناكاوی قەدەخە كردووە‪ .‬دیسان‬ ‫دیاریكردنی شوێن و سنوردانان بۆ شوێنی‬ ‫خۆپیشاندان ئەمەش لە قاڵبدانی خۆپیشاندانە‬ ‫و لەبەرژەوەندی دەسەاڵتدایە؛ چونكە خۆپیشاندا‬ ‫زۆرب���ەی زۆری ل��ەدژی سیاسەتی ناحەقی و‬ ‫نادیموكراتی دەسەاڵتە و دەس��ەاڵت موخاتبە‪.‬‬ ‫ئەگەر لەوحۆپیشاندانەدا هەندێك جێگەی گشتی‬ ‫نەكەیتە ئامانج لەشوێنێكدا چاالكی ئەنجامبدەیت‬ ‫كە بەهیچ شێوەیەك دەسەاڵت و حكومەت تەنگاو‬

‫نەكات هیچ سودێكی نییە‪ .‬بچۆ لەپاركێكدا‬ ‫ساڵیك دانیشە و مانبگرە‪ ،‬حكومەت باكی نیە؛‬ ‫چونكە هیچ ئاستەنگی بۆ حكومەت دروست‬ ‫ناكات‪ .‬ئەم گۆرانكاریە تەنها مارجیناڵكردن و‬ ‫بێكاریگەركردنی خۆپیشاندانە‪ .‬جێگەی پرسیارە‬ ‫ئەو الیەنانەی كە جاران ئۆپۆزسیۆن بوون بۆچی‬ ‫خاوەن لە داخوازیەكانی خۆیان دەرنەكەوتن و‬ ‫ئەو هەموو سازشە لەپێناوی چی!!‪.‬‬

‫* لەرۆژئاوای كوردستان و بەتایبەتی‬ ‫لەكانتۆنی كۆبانی شەڕێكی دژوار‬ ‫لەئارادایە‪ ،‬چۆن دەڕوانن ئەم شەڕە؟‪.‬‬ ‫ـ هێدی هێدی نزیكی ساڵیادی سەرهەڵدان و‬ ‫هەڵگیرساندنی شۆڕش دەبینەوە لەرۆژئاوای‬ ‫كوردستان كە "‪ ،"2012/7/19‬لەشاری‬ ‫كۆبانێ ب��ەرخ��ودان دەستی پێكرد‪ .‬بەو‬ ‫بۆنەیە پیرۆزیایی گەرم ئاراستەی تەواوی‬ ‫گەلی كوردی بەرخودانڤانی رۆژئاوا و هەموو‬ ‫كوردستان دەك��ەم‪ .‬ئاشكرایە دوژمنیش‬ ‫چ��اوی بەم بەرخۆدانی و قارەمانیەتیەی‬ ‫گەلەكەمان لە رۆژئاوا هەڵنای و لە ئێستاشدا‬ ‫بەرخودانیەكی بێوێنە بەرێوە دەچێت‪ .‬ئەو‬ ‫بەرخودانیە پر بەدڵ ساڵو دەكەین‪ .‬كۆبانێ‬ ‫جێگەیەكی زۆر گرنگە بۆ هەموو گەلی كورد‪.‬‬ ‫وەك جۆگرافی كە سنوری بەیكەوەگرێدانی‬ ‫باكور و باشور و رۆژئ��اوای��ە و سەرەتای‬ ‫چەكەرەكردنی فەلسەفەی تێكۆشان و ئازادیە‬

‫بۆ بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی كورد‪ .‬بۆ‬ ‫هێزە تیرۆرستیەكانیش هەرێمێكی گرنگە بۆ‬ ‫ئەوەی سنوری خەالفەتی كۆنەپارێزانەیان پێ‬ ‫تەواو بكەن‪ .‬ماوەیەكی زۆرە هێزە توندڕەوە‬ ‫تیرۆرستەكانی داعش كردویانەتە ئامانجی‬ ‫خۆیان و دەیانەویت داگیری بكەن‪ .‬ئەو چەكانەی‬ ‫لە موسڵ دەستیان بەسەرداگرت رەوان��ەی‬ ‫رۆژئاوایان ك��ردووە‪ .‬دەیانەوێت لە كۆبانیدا‬ ‫ئیرادەی تەواوی گەلی كورد بشكێنن‪ ،‬ئەگەر‬ ‫لەكۆبانێ هێزە تیرۆریستیەكان سەربكەوتنایە‬ ‫ئەوا ئێستا لە كەركوك و شەنگال و جەلەوال‬ ‫گەرەترین كۆمەڵكوژی روی��دا ب��وو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەمڕۆ كۆبانێ قەاڵی بەرخودان و تێكۆشانە‬ ‫بۆ هەموو گەلی ك��ورد‪ .‬پێویستە ‌هەموو‬ ‫كوردێك لەبەرامبەر كۆبانێ خۆی بەرپرسیار‬ ‫ببینێ و هێزی پاراستنی بەرگری نەتەوەیی‬ ‫لەهەموو شوێنێكی كوردستانەوە بەرێبكەون‬ ‫بەرەو كۆبانێ‪ .‬ئێمەش داوا لە الوانی باشوری‬ ‫كوردستان دەك��ەی��ن ئەركی نەتەوەیی و‬ ‫پاراستنی واڵت پێكبهێنن لەبەرامبەر پاراستنی‬ ‫كۆبانێ‪ .‬لەباشوری كوردستان كەركوك‪ ،‬چە‬ ‫واتایەكی بۆ كوردان هەیە‪ ،‬كۆبانێش هەمان‬ ‫واتای هەیە‪ .‬باشور و رۆژئ��اوای كوردستان‬ ‫چارەنوسیان گرێدراوی بەرخودانی كۆبانێە‪.‬‬ ‫بۆ ئەوەش یەك هەڵوێستی سیاسی و بەرگری‬ ‫یەكێتی نەتەوەیانە پێویستە‪.‬‬


‫‪18‬‬

‫وتار‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دەوڵەتی كوردی كامەیە سنورەكەی ‪ ...‬تا ڕابگەێندرێت‬ ‫ن‪ /‬كامەران گوڵپی‬ ‫كاتێك (جمال عبدالناصر)خۆماڵی كردنی‬ ‫كەناڵی سوێسی لە میسر ڕاگەیاند هەمووانی‬ ‫توشی شۆك كرد لە سەروی هەموویانەوە‬ ‫خودی(بەریتانیا)‪ ،‬كە داگ��ی��رك��ەری ئەو‬ ‫وواڵت��ە ب��وو؛ چونكە هەموو هەنگاوەكانی‬ ‫بە نهێنی ئەنجام گرتبوو تەنانەت لەچەند‬ ‫كەسێكی نزیكی خ��ۆی زیاتر ك��ەس بەم‬ ‫هەنگاوەی ن��ەدەزان��ی‪ ،‬ب��ەاڵم لە هەرێمی‬ ‫كوردستان و باشوری كوردستان وێنەكە زۆر‬ ‫جیاوازە و ئێمەی كوردان لە شاشەی تیڤیە‬ ‫جیهانیەكانەوە دەیبیستین بە جۆرێك واپیشان‬ ‫دەدرێت كە هەموو هەنگاوەكان تەواو كراون‬ ‫و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە‪ ،‬بۆیە پرسیار‬ ‫دەكەین ئایا باس لەسەربەخۆیی كوردستانی‬ ‫باشور دەكرێت یان پێكهێنانی دەوڵەتێك‪،‬‬ ‫ئەگەر هەركامیان بێت سنورەكەی كامەیە‪،‬‬ ‫سەرژمێری دانیشتوانەكەی چەندە‪ ،‬سەرمایەی‬ ‫مرۆیی كامەیە‪ ،‬پێگەی سیاسی نێونەتەوەیی‬ ‫كامەیە‪ .‬بواری بازرگانی لەچ ئاستێكدایە‪.‬‬ ‫خۆمان بڕیاردەری داخستنی سنورەكانین‬ ‫یان واڵتانی دراوس��ێ‪ ،‬مافی هاوواڵتی لەچ‬ ‫ئاستێدایە‪ ،‬كێشەی خوێندن و فێركردن بەچی‬ ‫گەشتووە‪ ،‬یاخود كێشەی خزمەتگوزاری لە‬ ‫بوارەكانی(كارەبا‪ ،‬هاتووچۆ‪ ،‬تەندروستی‪،‬‬ ‫داهاتی تاك‪ ،‬سوتەمەنی‪ ،‬نیشتەجێ بوون‪،‬‬ ‫س��ەروەری یاسا)‪ ،‬یاخود پێگەی حزبی و‬ ‫پیرۆزی سیاسیەكان لە كام ئاستدایە‪ .‬من‬ ‫دەڵێم بەئاستی پەرستن گەشتووە‪ .‬لەڕووی‬ ‫خاكیشەوە ئێمە تا ئێستاش دەرەوەی سنوری‬ ‫هەرێم كە بەشی زۆری كوردستانە بەناوچەی‬ ‫جێناكۆك ناودەبەین و بەدرێژایی سااڵنی‬ ‫ڕاب��ردووش لەژێر بەزەیی مادەیەكی شومی‬ ‫وەكو سەدوچلدا خەفە كراون‪.‬‬ ‫دەوڵەتی كوردی موڵكی بەشێك نییە‪ ،‬جیاواز‬ ‫لەبەشەكانی تر؛ چونكە كاتێك كوردستانی‬ ‫گەورە دابەشكرا ئێمە یەك نەتەوە بووین‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێستا ئەگەر ناوی دەوڵەت لەهەر بەشێك‬ ‫بنێین ئەوا تەنها مەرامی واڵتانی سەردەست‬ ‫جێبەجێ دەكەین نەك داخوازی نەتەوەكەمان‪.‬‬ ‫سەنتەری بڕیار الی خودی نەتەوەی كوردە‬ ‫نەك حزب‪ ،‬بۆیە وا پێویست دەكات ناوماڵی‬ ‫كوردی یەكبخرێت لەهەرچواربەشی كوردستان‬ ‫ئەوكات باس لە دەوڵەتی ك��وردی بكرێت‪.‬‬ ‫تەنانەت تاكی هەرێم وافێركراوە بەچاوی‬ ‫حزبی لە كوردستان بڕوانێت‪ ،‬بۆیە پێویستە‬ ‫بڵێین كوردستان تەنها باشوور نییە بەڕێزان؛‬ ‫بەڵكو بەشێكی كوردستانی گەورەیە بۆیە‬

‫دەكرێت ناوی خۆبەڕێوەبەری لێبنرێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دەوڵەت هەڵەیە بۆ بەشێكی كوردستان‪.‬‬ ‫باشوری كوردستان ل��ەڕووی سنورەوە زۆر‬ ‫جێی بەزەییە؛ چونكە سنوری سەربەخۆی‬ ‫نییە كە بەسەر دەریادا بڕوانێت‪ .‬هەر بۆیە‬ ‫سەركردایەتی سیاسی ك��ورد دەبێت ئەوە‬ ‫لێكبداتەوە كە پەیوەندی بازرگانی ئێستای‬ ‫ه��ەرێ��م بەپێی پ��رۆت��ۆك��ۆل نییە؛ بەڵكو‬ ‫ڕێكەوتنێكی حزبی سنوردار و مەرجدارە بە‬ ‫بڕیارە سیاسیەكانەوە‪ .‬واتە توندكردنەوەی‬ ‫پەتی بازرگانی هەركات بڕیارێكی سیاسی‬ ‫دوور لە خواستی ئ��ەوان وەرگ��ی��را‪ ،‬بۆیە‬ ‫دەوڵەت ڕاگەیاندن پێویستی بەووردەكاری‬ ‫زیاتر هەیە نەك حەزێكی سەرپێی؛ چونكە‬ ‫ئێمە تا ئێستاش لە نەتەوەیەكگرتووەكان‬ ‫وەكو نەتەوەیەكی سەربەخۆ نەناسراوین‪،‬‬ ‫هەر هەنگاوێك بۆ سەربەخۆیی خوێندنەوەی‬ ‫ت���ەواوی بۆ نەكرێت بەئاقاری میرنشینە‬ ‫كوردیەكاندا دەڕوات كە ئاشكرایە‪.‬‬ ‫دواتر پەیوەندی باشور لەگەڵ بەشەكانی تری‬ ‫كوردستاندا چۆنە‪ ،‬ئایا لەئاست داخ��وازی‬ ‫ئەواندا هەڵوێستی هەبووە و هاوكار بووە‬ ‫بۆ خۆبەڕێوەبەری و وەستانەوە ب��ەڕووی‬ ‫تیرۆردا؛ بێگومان یەك ووتاری كوردان پایەی‬ ‫سەرەكی بیركردنەوەی ك��وردە لە دەوڵەت‬ ‫یان سەربەخۆیی بۆیە وتاری كوردان لەئاست‬ ‫ناوەندیش ج��ی��اوازە س��ەب��ارەت بە كێشە‬ ‫هەنوكەییەكان كە لەئێراقدا ڕوودەدەن‪.‬‬ ‫ڕاگەیاندنی دەوڵەت بەسزای واڵتانی دراوسێ‬ ‫پیرۆزبایی لێبكرێت‪ .‬بێگومان تۆكمەكردنی‬ ‫بوارەكانی پیشەسازی و دارایی و كشتوكاڵی‬ ‫خۆماڵی دەخوازێت‪ ،‬بۆیە ئێمە لەم سێ بوارەدا‬ ‫پاشخانێكمان نیە تاوەكو داواكاریەكانی‬ ‫ن��اوخ��ۆم��ان ب��ۆ پڕبكاتەوە‪ .‬دوات���ر ئەگەر‬ ‫هەربەشێك ناوی دەوڵەتی كوردی لە خۆی‬ ‫بنێت ئەوا لە داهاتوودا لەبڕی یەك دەوڵەت‬ ‫چوار(میرنشین)لە دایك دەبێت كە تەمەنی لە‬ ‫هەتیوكەوتن نزیكترە‪.‬‬ ‫ڕەوەندی كوردی لە تاراوگە چینێكی لەبیركراوی‬ ‫كۆمەڵگەی كوردین چۆن لە هەڵبژاردنەكاندا‬ ‫بیریان لێدەكرێتەوە پێویستە بەهەمان‬ ‫شێوە پرس بەبۆچونی ئەوانیش بكرێت لەم‬ ‫ڕوانگەیەوە؛ چونكە ئەوان نوێنەرایەتی كورد‬ ‫دەكەن لە واڵتانی خۆرئاوادا‪.‬‬ ‫ب��ا ئ��ەوەن��دە دڵ��خ��ۆش نەبین ب��ە وت��ەی‬ ‫بەرپرسانی ئەوروپی و ئاسیایی؛ چونكە‬ ‫ئەوان بڕیاری سیاسیان بەدەست نییە؛ بەڵكو‬ ‫ئەمریكا خاوەنی بڕیارە لە هەموو كاتێكدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پشتگیری دەرەوەم��ان بوێت‪ ،‬چونكە‬ ‫واڵتانی ناوچەكە كورد بەدێوەزمە دەزانن بۆ‬

‫دەستەاڵتەكانیان‪ .‬نەتەوەیەكی چل ملیۆنی تا‬ ‫ئێستاش بەپارچەكراوی ماوەتەوە بۆ ئەوەی‬ ‫ئیرادەی تێكبشكێنرێت و هەرپارچەیەك‬ ‫لەهەوڵی چارەسەری كێشەكانی خۆیدا بێت‪.‬‬ ‫دەب��ێ��ت س��ەرك��ردای��ەت��ی ك���ورد لەبیری‬ ‫هەستانەوەی نەتەوییدا بێت وەكو هەنگاوی‬ ‫یەكەم لەبڕی ڕاگەیاندنی دەوڵ��ەت؛ چونكە‬ ‫ئێمە تا ئێستاش ئینتمای نەتەوەیمان الی‬ ‫تاكی كورد دروست نەكردووە؛ بەڵكو تاكێكی‬ ‫حزبیمان بەرهەم هێناوە‪ ،‬بۆیە دەوڵەتیش‬ ‫تاكە دەستمایەی بریتیە لە گەنجەكان نەك‬ ‫ئافەرینی وواڵتان‪ .‬تا ئێستا یاسا سەروەر نیە‬ ‫لە یەكالكردنەوەی كێشەكاندا و تاوانبار لەژێر‬ ‫ناو و پێگەی حزبیدا پارێزراوە لە سزا‪.‬‬ ‫یەكێك لە گرفتەكانمان باوەڕ نەبوونە بەتوانا‬ ‫و لێهاتوویی گەنجان لە بواری بەڕێوەبردندا‪،‬‬ ‫بۆیە دەرئەنجامەكەی نەبەستنی كۆنگرەی‬ ‫نەتەوەیی بوو‪ .‬بۆیە دەبێت ئێمە فەرهەنگی‬ ‫پیرۆزكردنی كەسەكان لە سیاسەتدا وەال نێین‬ ‫ئەوكات باس لەسەربەخۆیی و دەوڵەت بكەین‪.‬‬ ‫ئێمە كۆمەڵگەیەكی بەرهەم هێن نین؛ بەڵكو‬ ‫بەكاربەرین و هەرێمیش بازاڕێكی زۆر لەبار‬ ‫و گونجاوە بۆ ساخكردنەوەی كااڵكانی‬ ‫واڵتانی دراوس��ێ‪ .‬كۆمەڵگەی بەرهەم هێن‬ ‫توانای بوون بەخاونداری دەوڵەتی هەیە نەك‬ ‫بەكاربەر‪ .‬ئاشتەوای و تەبایی بەشەكانی تری‬ ‫كوردستان لەچ ئاستێكدایە‪ ،‬ئایا پرس وڕاوێژ‬ ‫هەیە لە نێوان سیاسیەكانماندا بۆ هەنگاوێكی‬ ‫وەها گرنگ‪ .‬ڕۆژئ��اوا پێویستی بەهاوكاری‬ ‫ئێمە بوو دوای ڕاگەیاندنی كانتۆنەكان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەداخەوە لەبڕی هاوكاری دژایەتی كران‪،‬‬ ‫لەبڕی كردنەوەی سنور خەندەقیان بەرامبەر‬ ‫لێدرا‪ ،‬لەبڕی دانپیانان بەكۆمەڵگەی مەدەنیدا‬ ‫تاوانی تیرۆریان خرایە پاڵ‪ .‬باشور دەبێت‬ ‫خ��ۆی لە یاریەكی تەمومژاوی بپارێزێت‪،‬‬ ‫لەبڕی ڕاگەیاندنی دەوڵ���ەت با هەنگاوی‬ ‫یەكگرتنەوەی باشور و ڕۆژئ���اوا فەراهەم‬ ‫بكرێت؛ چونكە ئەمەیان لە واقعەوە نزیكترە‬ ‫بەپێی لێكدانەوەی سیاسی و پێگەی كوردیش‬ ‫بەهێزتر دەك��ات لەناوچەكەدا و ئاستی‬ ‫بەرخودانیش بەرز ڕادەگرێت لەبەشەكانی‬ ‫ت��ردا‪ .‬سنوری كوردستانیش وەك��و ئێمەی‬ ‫لەسەر گۆشكراوین بریتیە لە كوردستانی‬ ‫گەورە بۆیە وەالنانی بیری حزبی لە كاری‬ ‫بەڕێوەبردندا دەبێتە هۆكاری گەورەبوونمان‬ ‫لە ئاست كێشەی نەتەوەكەماندا بەمانایەكی‬ ‫تر دەكرێت هاوكاری یەكتری وەرگرین لە‬ ‫بەڕێوەبردنی ئەوشوێنانەی لەژێر كۆنتڕۆڵی‬ ‫خۆماندایە‪ ،‬واتە یەك ڕیزی كوردان لەتەبایدایە‬ ‫نەك دژایەتی‪.‬‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪19‬‬

‫وتار‬

‫هەڵوێســـــــتی كـــــوردی ئازاد!!‬

‫ن‪ /‬دیجلە دڵسۆز‬ ‫گروپی بەناو دەوڵەتی ئیسالمی ئێراق و شام كە‬ ‫بەداعش ناسراوە لەموسلەوە دەستی پێكرد و بەرو‬ ‫بەغداد لەپێشڕەویدایە و بەو پەالمارەش بەشێكی‬ ‫زۆر لەناوچە سوننەكانی خستە بن دەستی خۆی‪.‬‬ ‫وەكو ئ��ەوەی كە ئێراقی دابەشی سێ پارچە‬ ‫ك��ردووە و رۆژهەاڵتی ناوینیشی بەم شێوەیە‬ ‫پەلكێشی شەڕێكی مەزنی مەزهەبی ك��ردووە‪.‬‬ ‫كاتێك ئەم دۆخە وەكو دۆخی پارچەكردنی سوریە‬ ‫بەچواربەشی لەبەرچاو دەگرین‪ ،‬هەڵسەنگاندنی‬ ‫وەكو ئەوەی كە ئیدی سنورەكان كاتی شەڕی‬ ‫جیهانی یەكەمین‪ ،‬هەڵدەگیردرێن و هەرێمی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوینیش لەنوێیەوە دیزاین دەكرێتەوە‬ ‫دێتە بەرچاوان‪.‬‬ ‫بێگومان هۆكاری سەرەكی كە هێشتی داعش‬ ‫لەئێراق سەركەوتن قازانج بكات‪ ،‬هەڵوێستی‬ ‫رایەدارانی و بەرپرسان ئێراقی بوو كە نەیانتوانی‬ ‫ئیستقرار و ئارامی بەرقەرار بكەن‪ .‬لەم دۆخەدا‬ ‫هەڵوێستی بەرێوەبەرایەتی بەغداد و هەولێر كە‬ ‫یەكدیان قەبوڵ نەدەكرد و بەتایبەتی هەڵوێستی‬

‫مالیكی كە عەرەبە سوننەكانی لەدەروە هێشتەوە‬ ‫و گۆشاری خستە سەریان‪ ،‬بوونە هۆكارێك بۆ‬ ‫ئەوەی كۆمەڵگا بەرەو ئامێزی داعش هەڵبێن‪.‬‬ ‫لەبەر ئەمەش مافی مالیكی نییە لەبەر ئەم‬ ‫هۆكارانە كەسێكی تر تاوانبار بكات‪.‬‬ ‫وەكو دی��ارە‪ ،‬گروپی بەناو دەوڵەتی ئیسالمی‬ ‫لە ئێراق و شام"داعش" لە ساڵی"‪ "2003‬پاش‬ ‫دەستێوەردانی ئەمریكا و پشتی هەڵوەشاندنەوەی‬ ‫بەرێوەبەرایەتی رژێمی سەدام حسین لەبەرامبەر‬ ‫هێزی داگیركەری دەوڵ��ەت��ە یەكگرتووەكانی‬ ‫ئەمریكا بۆ مانەوەی خۆیان دەستیاندا بەرخۆدان‬ ‫كردن و خۆیانیان راگەیاند‪ .‬هەرچەندە وەكو باڵی‬ ‫ئەلقاعیدە لە ئێراق خۆشی ناساند بێ‪ ،‬بەاڵم لە‬ ‫چوارچێوەی میللیگەرایی بەعسدا بۆنیادنراون و‬ ‫دامەزراون‪ .‬هەروەها كاتێك لەبەرامبەر بە هێزی‬ ‫دەوڵەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرخۆدانیان‬ ‫دەكرد‪ ،‬لە پێش هەموویانەوە رایەدارانی ئێران‪،‬‬ ‫سوریا و توركیا و لەگەلێك لەواڵتانی عەرەبی‬ ‫هاوكاریان وەرگرتووە‪ .‬ئەگەر مرۆڤ داعش وەكو‬ ‫هێزێك كە لەئێراق هیچ پێگەیەكی كۆمەاڵیەتی‬ ‫نییە و بێ الیەنگەرە هەڵسەنگێنێـت ئەوا راست‬ ‫نابێ‪.‬‬

‫لە قۆناخی بەهاری عەرەبدا كە لەسەرەتای‬ ‫ساڵی"‪"2011‬دەستی پێكرد و كاتێك لە سوریا‬ ‫شەڕی ناوخۆیی دەستیپێكرد‪ ،‬لەو كاتەشەوە دیار‬ ‫بوو كە رێكخستنێك بەناوی داعش لەسوریا بەدی‬ ‫دەكرێت‪ .‬لێرەشدا تایبەتمەندی هەرەی بنەڕەتی‬ ‫پەالماردان و خرابكاری بووە و ئەمەشیان لە‬ ‫پێش هەموو شتێكەوە بووە‪ .‬بەتایبەتی پاش‬ ‫مانگی تەمموزی ساڵی"‪"2013‬بەدواوە پەالماری‬ ‫سەر كوردان لەرۆژئاوا جێ سەرسۆڕمانە‪ .‬لەم‬ ‫قۆناخەدا لەگەڵ بەرەی نوسرە كە وەكو باڵێكی‬ ‫ئەلقاعیدە بەناو دەكرا‪ ،‬بۆشایەك لەنێوان هەردوو‬ ‫كیاندا دروست بوو‪ .‬هەر لەو كاتەشەوە دیار بوو‬ ‫كە ئاكەپە لەسەر سنورەكان یارمەتی و هاوكاری‬ ‫پێویست دەداتە ئەو گروپە‪.‬‬ ‫ئێستا لەوە دەكۆڵنەوە كە ئاخۆ كێ لەپشتی‬ ‫داعشەوەیە لەكاتی پەالماردانەكانی بۆ سەر‬ ‫ئێراق‪ .‬لەم كاتەدا نزیكبوونی ئاكەپە و پارتی‬ ‫نەرمە و لەهەوڵی هاوپەیمانیدان‪ .‬هەروەها‬ ‫دەوڵەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلیش‬ ‫كاردانەوەیەكی جددیان نیشان نەدا و وادیارە‬ ‫كە ئەوانیش بەمە رازین‪ .‬تەنانەت هەندێكیش‬ ‫دەڵێن كە ئەم هێرشە بە هاندانی دەوڵەتە‬


‫وتار‬

‫‪20‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل پێكهاتووە‪.‬‬ ‫ئەوەی دیارە و لەبەرچاوانە ئەوەیە كە هەندێك‬ ‫لە پرسەكان كە گەلێك دەوروبەر نەیاندەتوانی‬ ‫چارەسەری بكەن‪ ،‬بەداعش چارەسەر كران‪ .‬وەكو‬ ‫نمونە؛ پرسی سنور لەنێوان بەغداد و هەولێر‬ ‫لەئاستێكی باشدا چارەسەركرا‪ .‬لەم بابەتەدا‬ ‫توانیان كەركوك و خانەقین بەتەواوی بخەنە‬ ‫ناو سنوری باشوری كوردستانەوە‪ .‬هەروەها‬ ‫الیەنی سووننە كە لەدەرەوەی بەرێوەبەرایەتی‬ ‫دەه��ێ��ڵ��دران��ەوە و رێگەیان ب��ەوە ن���ەدەدا كە‬ ‫بەرێوەبەرایەتی خۆیان هەبێ‪ ،‬هاتووەنەتە‬ ‫ئاستێك كە ئیدی ئەو رەوشەیان تێپەڕاندووە‪.‬‬ ‫بەگوێرەی هەندێك دەوروبەر لەپشتی هەمووی‬ ‫ئەمانەوە دەوڵەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و‬ ‫ئیسرائیل هەیە‪ .‬دەوڵەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا‬ ‫و ئیسرائیل پشتیان بە هێرشەكانی داعش بەست‬ ‫و هەندێك لە پرسە هەڵواسراوەكانی ئێراقیان‬ ‫چارەسەر كرد و بەتەنگ كردن و سنورداركردنی‬ ‫دەس��ەاڵت��ی مالیكی وەك��و ب��ەرەی شیعەشیان‬ ‫خستنە ژێر كاریگەری خۆیانەوە‪ .‬بەاڵم ئەمجارەش‬ ‫لەناوڕاستی ئێراقدا و سوریا لەبن بەرێوەبەرایەتی‬ ‫داعش دەوڵەتێكی عەرەبی سوننە ئاوا كراوە‪.‬‬ ‫ئەگەر ئەم هێزە وەكو دەوڵەتێكی نوێ شكل‬ ‫بگرێت‪ ،‬ئەمجارەش بە نیسبەت ئیسرائیل‬ ‫مەترسیەكان لە ئێراق و سوریا كەمتر نابێ بۆ‬ ‫سەر ئەو دەوڵەتە‪.‬‬ ‫لەم كاتەدا دەوڵەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا‬ ‫و ئیسرائیل ئەم مەترسیە تازە چۆن كۆنترۆڵ‬ ‫دەكەن؟ ئێستا پرسیاری یەكەمین و سەرەكی‬ ‫ئەوەیە و ئەوەشی بەدوای وەاڵمەكەیدا دەگەڕێت‬ ‫هەر ئەم پرسیارەیە؟ لەم نێوەندەدا پێش هەر‬ ‫شتێك لەسەر ك��وردان بیردەكەنەوە و گەلێك‬ ‫دەوروبەریش بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دەڵێن‬ ‫وەاڵ كورد دەتوانێ ئەمە بكا‪ .‬بەتایبەتی لەم‬ ‫سااڵنەی دواییدا كە لەگەلەكەمان لەرۆژئاوای‬ ‫كوردستان لەبەرامبەر بەداعش سەركەوتنی‬ ‫مەزنی قازانج كردووە‪ ،‬هەم ئەم بیرۆكەیە بەهێزتر‬ ‫دەكات و هەمیش بیركردنەوەیەكی وەك ئەوەی‬ ‫كە تەنیا كوردان دەتوانن ئەمە بگەینە سەركەوتن‬ ‫لەفكری مرۆڤەكاندا بەجێ دەكەن‪.‬‬ ‫بەكورتی ئێستا شەڕێكی ن��وێ و ب��ەرف��راوان‬ ‫لە نێوان كورد ـ داعش لەبەرچاوانە‪ .‬گۆمان‬ ‫دەكرێت هەندێك هێزی تر وەكو ئێران كە خۆیان‬ ‫دژبەری داعش نیشاندەدەن ئاگری ئەم شەڕە‬ ‫خۆش بكەن‪ .‬ئەم رەوش��ە‪ ،‬هەموو كۆمەڵگای‬ ‫كورد و هێزە سیاسیەكان بەشێوەیەكی جددی‬ ‫نارەحەت دەك��ات‪ .‬بەتایبەتی كە داعش پشت‬ ‫بەمەزهەبگەرایی سوننە دەبەستێت و خاكی‬ ‫سوننەكانیش لەبەرنامەی خۆیدا بەجێ كردۆوە و‬ ‫وەهاش نزیك دەبێتەوە و ئەمەش كوردان زیاتر‬ ‫دەخاتە ناو فكرەوە‪.‬‬ ‫لەم بابەتەدا باسی گەلێك سیناریۆ و بەرنامەی‬ ‫جۆربەجۆریش دەكرێت‪ .‬بەتایبەتی كە هەتا‬

‫ئێستا لەنێوان هێزەكانی داع��ش و پارتی‬ ‫پێكدادان دروست نەبووە و بێ ئەوەی شەڕێك‬ ‫بكرێـت هەرێمی كوردان كە لە موسل كەوتنە بەر‬ ‫هێرشی داعش وەكو خاڵێكی باڵكێش دیار دەبن‬ ‫و لەبەرچاوانن‪ .‬هەندێك دەوروبەر بنەمای ئەمە بۆ‬ ‫هاوپەیمانی لە نێوان هەردووكیاندا لێكدەدەنەوە‪.‬‬ ‫گۆمانیش دەكرێت پارتی دەیەوێت هەرێمی‬ ‫جەزیرەی رۆژئ��اوای كوردستان بخاتە دەستی‬ ‫خۆی و دەوڵەتێكی جۆدا ئاوا بكا و لەسەر ئەم‬ ‫بنەمایە حیساباتی خۆی دەكات‪.‬‬ ‫لەم رەوشەدا وەها دیار دەبێ كە ئەم حیساباتەی‬ ‫پ��ارت��ی ب��ۆ ك���وردان ل���ەرۆژئ���اوای كوردستان‬ ‫مەترسیەكی م���ەزن ئ���اوا ب��ك��ات‪ .‬ه��ەروەه��ا‬ ‫لەبەرچاوانە ئەو هێزەی كە دەیەوێت كوردان‬ ‫و داعش رووب��ەرووی یەكتر بكەنەوە‪ ،‬دەرفەتی‬ ‫ئەوە نەدەنە پارتی و ئەویش بۆ بەكارهێنانی‬ ‫ئامانجەكانی خۆیان بەكاری بێنن‪ .‬ئەمەش‬ ‫نزیكبوونێكی دەسەاڵتپارێزی پارتیە لەبەرامبەر بە‬ ‫رۆژئاوای كوردستان و داواكاری ئەو بۆ ئاواكردنی‬ ‫دەوڵەتێكی سەربەخۆ بە شێوەیەكی ئاشكرا‪،‬‬ ‫رێگە بەو هێزانە دەدات كە پارتی بەكاری بێنن‪.‬‬ ‫بەتایبەتی دەوڵەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و‬ ‫ئیسرائیل بیانەوێت لەم رووەوە پارتی بەكاربێنن‪.‬‬ ‫كاتێك كە داعشیان بەدەستی پارتی الواز كرد‬ ‫و بیخەنە ژێر كۆنترۆڵی خۆیانەوە‪ ،‬دەبێ كە‬ ‫پشتگیریش بدەنە پارتی كە دەوڵەتێكی جۆدا‬ ‫دروست بكات‪ .‬هەروەها بەرێوەبەرایەتی توركیا‬ ‫كە هەتا ئێستا دەس��ت لەسیاسەتی ئانتی‬ ‫كوردی بەرنەداوە‪ ،‬لەبەرامبەر تێڕوانینی داعش‬ ‫و تێكۆشین ل��ەدژی پەكەكە دەوڵ��ەت��ی جۆدا‬ ‫لەژێر كۆنترۆڵی پارتیدا قەبوڵ دەكات‪ .‬ئێرانیش‬ ‫لەبەرامبەر بە دەوڵەتێكی جۆدا دەبێت كە بیەوێت‬ ‫پارتی و داعش بكێشێنێتە ناو شەڕێكەوە‪.‬‬ ‫بێگومان گەلێك مەترسیدارە ئەگەر كورد‬ ‫لەسەر ئەم بنەمایە لەبەرامبەر بەداعش بكەونە‬ ‫ناو شەڕێكی گەورەوە‪ .‬پێكدادانێكی وەها هیچ‬ ‫قازانجێكی بۆ ك��وردان نابێ‪ ،‬بەپێچەوانەوە‬ ‫ئەمە دەكەوێتە خزمەتی دەوڵەتانی هەرێمی و‬ ‫جیهانیەوە‪ .‬هاوكاتیش زۆر خرابە كە كوردان‬ ‫رووب��ەرووی وەها سیاسەتێك بكەنەوە‪ .‬دەبێ‬ ‫پارتی خۆی لە سیاسەتێكی وەها بەدور بگرێت‬ ‫و هەموو گەلی كوردیش لەم بوارەدا بەهۆشیاری‬ ‫هەڵسوكەوت بكات‪.‬‬ ‫خۆی لەخۆیدا لەبەرامبەر بەداعش شێوازێكی‬ ‫بەرخۆدانی لە رۆژئاوای كوردستان لەئارادایە‪ .‬ئەم‬ ‫شێوازە هەم یەكبوونی كوردان بەبنەما دەگرێت‬ ‫و هەمیش پشت بەبەرێوەبەایەتیەكی هاوبەش‬ ‫و دیموكراتیك لەنێوان گەالن دەبەستێت‪ .‬لەم‬ ‫ب��وارەدا بەرێوەبەرایەتی كانتۆنی جەزیرە كە‬ ‫پشت بە هاوبەشی دیموكراتیكی گەالنی‪ ،‬كورد‪،‬‬ ‫سۆریانی‪ ،‬عەرەب وەكو نمونەیەكی چارەسەری‬ ‫دەبەستێ‪ ،‬خۆی دەدات��ە پێش‪ .‬بێگومان ئەم‬ ‫مۆدیلە‪ ،‬مۆدیلی خۆبەرێوەبەرایەتی دیموكراتیكە‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫كە رێبەر ئۆجاالنیش بەباشی زانیووە‪.‬‬ ‫رێبەر ئۆجاالن دەیەوێت ئەم مۆدیلە بۆ باكوری‬ ‫ك��وردس��ت��ان و ت��ورك��ی��اش‪ ،‬وەك��و مۆدیلێكی‬ ‫دیموكراتیزاسیۆنێ پێش بخات‪ .‬بەمۆدیلی‬ ‫خۆسەری دیموكراتی دەیەوێت توركیا دیموكراتیك‬ ‫بكا و پرسی كوردیش لەسەر ئ��ەم بنەمایە‬ ‫چارەسەر بكات‪ .‬بەمشێوەیە دەیەوێت پەیوەندی‬ ‫كورد و تورك لەسەر بنەمای دیموكراتیكبوونی‬ ‫توركیا و چارەسەری پرسی كورد لەنوێیەوە ئاوا‬ ‫بكات‪ .‬ئەم شێوازە هەم بۆ كوردان و هەمیش بۆ‬ ‫توركان بەبەرهەم و بەقازانجە‪ .‬تەنیا رێگایەكە‪،‬‬ ‫كە دەتوانێ بەر بەهێرشی داعش بگرە و رێگەی‬ ‫ئەوە نەدا كە لەهەرێمەكەدا شەڕی مەزهەبی‬ ‫دروست بێ‪.‬‬ ‫ل��ەب��ەرام��ب��ەر ب��ەم پێشكەوتنە مێژووییە لە‬ ‫هەرێمەكەدا روو دەدەن‪ ،‬سێ تایبەتمەندنی‬ ‫سەرەكە لە هەوڵوێستی كوردی ئازادا پێویستە‪.‬‬ ‫یەكەم‪ ،‬لەنێوان كورداندا یەكێتی دیموكراتیك ئاوا‬ ‫بكا‪ .‬دووەم‪ ،‬پەیوەندی كورد ـ تورك‪ ،‬كورد ـ‬ ‫عەرەب و كورد ـ فارس لەسەر بنەمای یەكێتی‬ ‫دیموكراتیك لەنوێیەوە دابمەزرێنێتەوە و سێیەم‪،‬‬ ‫لەبەرامبەر بە داعش و هەموو پەالماری فاشیستانە‬ ‫و هەر شێوازێكی داگیركاری بەرخۆدان بكات‪ .‬ئەم‬ ‫هەڵوێستە بەئەندازەی ئەوەی كە كوردان قازانجی‬ ‫لێبكەن‪ ،‬بۆ ئەندازەش بكەوێتە خزمەتی گەالنی‬ ‫دراوسێیەوە‪.‬‬

‫لەبەرامبەر بەم‬ ‫پێشكەوتنە مێژووییە لە‬ ‫هەرێمەكەدا روو دەدەن‪،‬‬ ‫سێ تایبەتمەندنی سەرەكە‬ ‫لە هەوڵوێستی كوردی‬ ‫ئازادا پێویستە‪ .‬یەكەم‪،‬‬ ‫لەنێوان كورداندا یەكێتی‬ ‫دیموكراتیك ئاوا بكا‪ .‬دووەم‪،‬‬ ‫پەیوەندی كورد ـ تورك‪،‬‬ ‫كورد ـ عەرەب و كورد‬ ‫ـ فارس لەسەر بنەمای‬ ‫یەكێتی دیموكراتیك‬ ‫لەنوێیەوەدابمەزرێنێتەوە‬ ‫و سێیەم‪ ،‬لەبەرامبەر‬ ‫بە داعش و هەموو‬ ‫پەالماری فاشیستانە و‬ ‫هەر شێوازێكی داگیركاری‬ ‫بەرخۆدان بكات‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪21‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫سەمیرە محەمەد؛‬

‫حیزبەكانی ئێمە حیزبی پیاوانن‬ ‫حكومەتەكەشمان‪ ،‬حكومەتێكی پیاوانەیە‪ ،‬نەك بنكەفراوان‬ ‫رۆژن��ام��ەن��وس و چاالكوانی ب��واری ژن��ان"‬ ‫سەمیرە محەمەد"‪ ،‬لەم هەڤپەیڤینەی"رۆژی‬ ‫واڵت"دا دەڵ���ی؛ حكومەتی نیشتیمانی‬ ‫كاتێك پێكدێت كە هەموو رەگەز و چین‬ ‫و توێژەكان و نەتەوەكان تیایدا بەشدار‬ ‫ب��ن‪ ،‬لە بابەتی ژن��دا نیشتیمانی نیە و‬ ‫دەشڵێتیش‪ ":‬لە شارێكی وەكو سلێمانیدا‬ ‫كە هێشتا سیاسیەكانی ئێمە ناتوانن‬ ‫حكومەتێكی بچوك لە شارەكە پێكبهێنن‬ ‫چ ج��ای ئ��ەوەی كە حكومەتێكی گ��ەورە‬ ‫پێكبهێنن"‪.‬‬

‫ئا‪ /‬پەیوەند كوردی‬ ‫* لە پاش هەڵبژاردنەكان باس لە پێكهێنانی‬ ‫حكومەتێكی بنكە ف��راوان و نیشتیمانی‬ ‫كرا‪ ،‬ئایا ئەم حكومەتە ب��ەرای بەرێزتان‬ ‫تاچەندە نیشتیمانی بوونی پێوە دیارە؟‬ ‫ـ بەشێوەیەكی گشتی حكومەتی ف��راوان چەند‬ ‫فۆرمێكی هەیە‪ ،‬فۆرمەكان لە كوردستان خراوەتە‬ ‫بەردەم‪ ،‬بەاڵم ئەوەی قسەی لەسەرە حكومەتی‬ ‫نیشتیمانیە‪ .‬حكومەتی نیشتیمانی كاتێك پێكدێت‬ ‫كە هەموو رەگەز و چین و توێژەكان و نەتەوەكان‬ ‫تیایدا بەشدار بن‪ ،‬لە بابەتی ژندا نیشتیمانی‬ ‫نیە؛ نیشتیمانی نیە ئەگەر تەنها پیاو‪ ،‬یان خود‬ ‫تەنها نەتەوەیەك یان تەنها حیزبێك پێكیبهێنێت‪.‬‬ ‫بەداخەوە ئەم بارودۆخە لە كوردستاندا دروست‬ ‫نابێت لەبەر ئ��ەوەی عەقڵیەتی سیاسی ئێمە‬ ‫نەگەیشتۆتە ئ��ەو رادەی���ەی كە یەكتری قبوڵ‬ ‫بكەین‪ .‬هەڵبژاردن لەم كۆمەڵگەیە گاڵتە جارییە؛‬ ‫چونكە چەند مانگ بەسەر هەڵبژاردندا تێپەری‬ ‫مناڵێك دەیزانی كە ئەنجامەكان چی لێدێت‪ ،‬ئەم‬ ‫عەقلیەتە یەكتری قبوڵ نەكردنە ڕەگ و ریشەیەكی‬ ‫قوڵی هەیە‪ .‬لێرەدا هەمووان دەیانەو ‌ێ لەسەر‬ ‫رەشكردنەوەی ئەویتر خۆی گەورە بكات‪ ،‬بۆیە‬ ‫ئەمە لە سیاسەتدا هەڵەیەكی گەورەیە تۆ خۆتت‬ ‫قەبوڵ بێت و بەرامبەرەكەت بسڕیتەوە‪ ،‬یان ئەگەر‬ ‫بەرامبەرەكەت گەیشتە دۆخێكی باش مانای ئەوەیە‬ ‫كە تۆ سراویتەتەوە‪ .‬بۆیە ئەوانە پێمان دەڵێن كە‬ ‫سیاسەت لە كوردستاندا بەهەڵە ئاراستە دەكرێت‪،‬‬ ‫زۆر كاتیش لە هەڵە چوەتە دەر و قێزەوەن كراوە‪،‬‬ ‫بۆ نمونە لە شارێكی وەكو سلێمانیدا كە هێشتا‬ ‫سیاسیەكانی ئێمە ناتوانن حكومەتێكی بچوك لە‬ ‫شارەكە پێكبهێنن چ جای ئەوەی كە حكومەتێكی‬ ‫گەورە پێكبهێنن‪ ،‬لە هەر هاواڵتیەك بپرسە بێ‬ ‫ئومێدە ل��ەوەی كە سیاسەت ل��ەم واڵت��ەی��ە بە‬ ‫ئاراستەیەكی تەندروست و ئاراستەی خۆی بڕوات‪.‬‬ ‫* حكومەتی نیشتیمانی مانای ئەوەیە‬ ‫كە هەمووان بەشداری بكەن‪ ،‬بە كەمە‬

‫نەتەوەكان و كەمینە ئاینەكانیش‪ ،‬كەچی‬ ‫دەبینین توركمان و كلدان و ئاشوری و‬ ‫ئیزیدیەكان و‪....‬هتد پەراوێز خراون؟‬ ‫ـ ل��ە ك��وردس��ت��ان��دا ك��ران��ەوە ه��ەی��ە ل��ە رووی‬ ‫كۆمەاڵیەتیدا‪ ،‬بەاڵم لە رووی سیاسیدا كرانەوە‬ ‫نیە‪ .‬سەیری شارێكی وەك��و سلێمانی بكەین‪،‬‬ ‫خەریكە عەرەب دەبێتە زۆرینە و كورد دەبێتە‬ ‫كەمینە‪ ،‬مەبەستم ئەوەیە ل��ەرووی كۆمەاڵیەتی‬ ‫كوردستان دەوڵەمەندە و نەتەوەی جیاواز و‬ ‫ئایینی جیاوازی تێدایە‪ .‬تاكەی ئەوان لەم واڵتە‬ ‫میوان بن‪ ،‬بۆچی ئێمە كات ‌ێ دەچین بۆ ئەوروپا‬ ‫كوردان بەشدارییان پ ‌ێ دەكرێت لە حكومەت و‬ ‫پەرلەماندا‪ ،‬ئەمە سیاسەتە بە دیوە راستەكەیدا‪،‬‬ ‫بەاڵم بۆچی ئەو خەڵكانە لەم واڵتەدا بۆ ماوەیەكی‬ ‫مێژوویی كۆن لەم واڵتەدا دەژین‪ ،‬بەاڵم ناتوانن‬ ‫بەشداری بكەن لە سیاسەتدا‪ ،‬ئەسڵەن بۆیان‬ ‫نیە هەر باسی بكەن‪ ،‬ئەمە دوورە لە بنەماكانی‬ ‫دیموكراسیەت؛ چونكە پایەكانی دیموكراسی لەسەر‬ ‫ئەوە وەستاوە كە لێبوردەیی تێدا بێت و هەمووان‬ ‫بەشدارییان پ ‌ێ بكرێت و كەمینە و زۆرینە نەبێتە‬ ‫خواردنی حەقی هەندێك و بااڵدەستی هەندێكی‬ ‫تر‪ ،‬دەب ‌ێ لە كوردستان جیاوازی لەنێوان ئایین‬ ‫و نەتەوە و نەژادەكان و پێكهاتە جیاوازەكان و‬ ‫چین و توێژەكان نەكرێت‪ ،‬ئەو كاتە ئەتوانین‬ ‫بڵێین حكومەتێكی نیشتیمانیمان پێكهێناوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫تاوەكو ئێستا بەداخەوە حیزبەكان نەیانتوانیوە‬ ‫لەناو خۆیاندا قەبوڵی یەكتری بكەن‪ ،‬چ جای ئەوەی‬ ‫كە ئایینێكی تر و نەتەوەیەكی تر قبوڵ بكەن بۆ‬ ‫ئەوەی بەشداری بكەن لە سیاسەتدا‪ .‬ئومێد دەكەم‬ ‫لە داهاتوودا ئەم بیركردنەوە دیموكراسیە بچێتە ناو‬ ‫عەقلیەتی سیاسیەكانی ئێمەوە‪.‬‬ ‫* ژنان لە كوێی ئەم حكومەتە جێگایان‬ ‫گرتوە‪ ،‬ئایا پێت وایە كە ژنان ئیرادەیان‬ ‫ناسێنراوە و پەراوێز نەخراون؟‬ ‫ـ ئێمە وەك��و چاالكوانی ب��واری ژن��ان بەسااڵنە‬ ‫هاوارمان بۆ ئەوە بەرزكردۆتەوە كە بەگوێرەی‬ ‫قەبارەی ژن حەق بە ژن ن��ەدراوە و دەرفەتی‬ ‫پێنەدراوە و بەشداریەكەشی بەشدارییەكی فعلی‬ ‫نیە و تەنها رەمزیە و هەندێك جار ئەگاتە ئەوەی‬ ‫كە دەڵێین حكومەت موجامەلەی ژن دەكات‪ .‬سەیر‬ ‫كەن تاوەكو ئێستا هەشت كابینە و چوار خولی‬ ‫پەرلەمان پێكهاتوە‪ ،‬جگە لە خولێكی پەرلەمان كە‬ ‫بە یاسا و بە زۆر كە سیستەمی كۆتا جۆرێكە لە‬ ‫زۆرەملێ‌‪ ،‬زۆرەملێیەكی دیموكراسی‪ ،‬بەشداری ژنان‬ ‫لەناو پەرلەماندا دەبینینەوە‪ ،‬بەاڵم سەیر بكەین‬ ‫لە تەواوی كابینەكاندا ئەگەر فشاری ژنان خۆیان‬ ‫نەبێت یەك ژنیش نابینین لەناو حكومەتدا‪ ،‬ئەمە‬ ‫ئەوەمان پێ دەڵێت ئەگەرچی ژمارەیەكی زۆری‬ ‫ژن لەناو ئەم كۆمەڵگەیەدا دەژین و ژمارەیەكی‬

‫شتێكی چاوەڕوان كراو‬ ‫بوو كە ئۆپۆزسیۆن ناتوانێ‌‬ ‫شتێك بكات بۆ مافەكانی‬ ‫ژنان‪ .‬بزوتنەوەی گۆرانیش بە‬ ‫هەمانشێوە چاوەرێی ئەوەی‬ ‫لێ دەكرا كە وەكو الیەنەكانی‬ ‫تر بێت و ژنان پەراوێز بخات‬ ‫‪..........‬‬ ‫لە كوردستاندا كرانەوەی‬ ‫كۆمەاڵیەتی هەیە‪ ،‬بەاڵم لە‬ ‫رووی سیاسیدا كرانەوە نیە‪.‬‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئەو الیەنانەی كە لە بنەمادا‬ ‫بەشداریكردنی ژنانیان تێدا‬ ‫الواز بوو‪ ،‬ئەوا ناتوانن بۆ‬ ‫مافی ژنان و پرسی ژن‬ ‫شتێك بكەن و لە ئەنجامدا‬ ‫بەشدارییان پێ ناكەن‬


‫چاوپێكەوتن‬

‫‪22‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫زۆری دەنگدەرانیش هەر ژنن و ژم��ارەی زۆری‬ ‫كاراكتەرەكانی سیاسی ئەوانەی كە كاریان پێ‌‬ ‫دەكرێت لەكاتی هەڵبژاردندا ژنن‪ ،‬بەاڵم لە ئەنجامدا‬ ‫نابینین كە ژنان بچنە پۆستەكان و ناوەندەكانی‬ ‫بریار‪ .‬ئەمە پەیوەندی بەمەوە هەیە كە ئیش‬ ‫لەسەرئەوە دەكرێت كە ئەم كۆمەڵگایە تەنها پیاو‬ ‫دەتوان ‌ێ بیبات بەرێوە‪ ،‬تەنها پیاو لە سیاسەت‬ ‫دەزانی‪ ،‬تەنها پیاو لە بەرێوەبردن دەزانێ‌‪ ،‬بۆیە‬ ‫من چەند جارێك وتومە حیزبەكانی ئێمە حیزبی‬ ‫پیاوانەن‪ ،‬بۆیە ئەم حیزبانە حكومەتی پیاوانەش‬ ‫پێكدەهێنێت و هەر چاوەڕوانی ئەوەی ل ‌ێ دەكرێت‪،‬‬ ‫لە ئەنجامدا ژن تەنها بۆ مكیاژكردنی ئەم حكومەتە‬ ‫كاری پێدەكرێت‪ .‬ئەگەر سەیری كابینەی شەش و‬ ‫حەوت بكەین‪ ،‬بانگەشەی حكومەت ئەوە بوو كە‬ ‫گوایە حكومەتێكی ژنپارێزە‪ ،‬بەاڵم بینیمان لە نێوان‬ ‫كابینەی حەوتەم و هەشتەم زۆرترین ژن كوژران و‬ ‫بوونەتە قوربانی‪ .‬تۆ حكومەتێكی ژنپارێزت هەبێ‌‪،‬‬ ‫كەواتە ناب ‌ێ كەس رێگا بدات بە خۆی دەست بۆ‬ ‫گیانی ژنێك ببات‪ ،‬بەداخەوە لە پایتەختەوە ئەو‬ ‫پایتەختەی حكومەتی تێدایە زۆرترین ژنی لێ‌‬ ‫دەك��وژرێ و زۆرترین ژن دەستدرێژی سێكسیان‬ ‫دەكرێتە سەر و زۆرترین ژن دەنێردرێنەوە ماڵەوە‬ ‫و ناهێڵن بخوێنن و هێشتان زۆرترین ژن لەم‬ ‫پایتەختە خەتەنە دەكرێن‪ ،‬س��ەرەرای ئەمەش‬ ‫پێیان وایە كە ئەمە حكومەتێكی ژنپارێزە‪ .‬ئەمە‬ ‫پێمان دەڵێت كە ئەگەرچی ژنان ئامادەییان تێدایە‬ ‫كە بەشداری ناوەندەكانی بریار بن و مافەكانیان‬ ‫دەستەبەر بكرێت‪ ،‬بەاڵم دەیان لەمپەر و رێگری‬ ‫لەبەرامەبەریاندا دروست دەكرێت‪ ،‬بۆ ئەوەی ژنان‬ ‫بەشداری پێكردنیان زۆر بچوك بكرێتەوە‪ .‬بۆ ئەوەی‬ ‫بەڵگە لەسەر ئەوەدا هەڵچنێنن كە ژنان خۆیان‬ ‫ب ‌ێ توانان و ئەوە نمونەكانیان ناتوانن خزمەتی‬ ‫كۆمەڵگا بكەن‪ .‬لە كابینەی و لە پەرلەمانی داهاتوو‪،‬‬ ‫بۆیە بەشداری بە ژن��ان ناكەن‪ .‬بۆیە هەمیشە‬ ‫ئ��ەم كۆمەڵگەیە ب��ەدوای پاساوێكدا دەگەرێت‬ ‫بۆ الوازكردنی ژنان و لەكەداركردنی توانای ژن‪.‬‬ ‫كەچی لە بابەتە نەتەوەییەكان دەگەرێنەوە بۆ‬ ‫دایكی شەهید دەگەرێنەوە بۆ ژمارەیەكی زۆری‬ ‫ژنان‪ ،‬بەاڵم لە بابەتە رەگەزیەكاندا لەبیر دەكرێت‬ ‫كە ژن توانای هەیە‪ ،‬ژن لەم كۆمەڵگایە بۆ ئەوە‬ ‫دان��راوە كە مناڵ بخاتەوە و ببێتە ژنە شەهید و‬ ‫دایكی شەهید‪ ،‬بۆیە بەراستی دایكایەتی لەم جۆرە‬ ‫كۆمەڵگانە نەهامەتیە و ژن بونیش لەم كۆمەڵگەی‬ ‫ئێمەدا زۆر سەختە‪ ،‬كات ‌ێ تۆ دەتەوێت شەڕێكی‬ ‫رەگ��ەزی بكەی‪ ،‬تۆمەتبار دەكرێی ب��ەوەی كە‬ ‫دەتەوێت خۆت جیا بكەیتەوە لەم كۆمەڵگایە‪ ،‬لەم‬ ‫كاتەی كە ئەوە حەقێكە‪ .‬بۆیە چەند جارێك دەنگ‬ ‫بەرزكراوەتەوە كەچی گوێی ل ‌ێ نەگیراوە‪ ،‬كە گوێت‬ ‫لێنەگیرا پێویستە تۆ بە یاسا ناچاریان بكەی‪،‬‬ ‫هەروەك لە یاسای ئێراقیدا یاسای سیستەمی كۆتا‬ ‫هەیە و ناچار كران كە ژن لە پەرلەمانی ئێراقدا‬ ‫ببینرێن‪ ،‬ئەگەرچی من تێبینم هەیە لەسەر ئەو‬ ‫ژنانەی كە لەناو پەرلەمانیشدا چەندە كارا یان‬ ‫كارا نەبوون‪ .‬هەرچەندە ناكارابوونیشیان دنیایەك‬ ‫هۆكاری لە پشتەوەیە‪ ،‬بەاڵم ئەم ژمارە زۆر كەمە‪،‬‬ ‫ئەگەر بەراوردی بكەی لەگەڵ كۆمەڵگا‪ ،‬دەوترێت‬ ‫كە لە "‪ "%60‬ئەم كۆمەڵگایە ژنانن‪ ،‬و لە "‪"%70‬‬ ‫كۆمەڵگای ئێمە گەنجانن كەواتە ئەو كچە گەنجانەی‬

‫كە لە داهاتوودا بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكەن‬ ‫زۆر زیاتر دەبێت‪ .‬ئەی كەواتە بە پێی قەبارەی‬ ‫خۆی بۆ حەق بە ژن نادرێت؟‪ .‬ئەمە ئیشكردنە‬ ‫لەسەر عەقلیەتێك كە ژنان لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا‬ ‫زۆرجار چەواشە دەكرێن و ریكالمەكان بەم جۆرە‬ ‫ناگات كە تواناكانی ژنان پیشانبدرێت‪ ،‬بۆیە هەمیشە‬ ‫ژنان دەنگ بە پیاوەكان دەدەنەوە‪ ،‬پیاوەكانیش‬ ‫سیاسەتێكی ئیتیفاقیەت جێبەج ‌ێ دەكەن كە زۆر‬ ‫جار لە دروشمەكاندا دەڵێن ئێمە باوەرمان بەوە‬ ‫هەیە كە ژنان لە گەڵمان بەشدار بن‪ ،‬بەاڵم لەكاتی‬ ‫ئیشكردن و فعلیدا هەمیشە ژنان پەراوێز دەخەن‪،‬‬ ‫ئەمانەش لە نمونەی سەرۆكی هەرێمدا دیارە كە‬ ‫تا وەكو ئێستا هاوسەرەكەی‪ ،‬سەرۆكی هەرێممان‬ ‫نەبینیوە‪ ،‬تا ئێمەش بڵێین خانمێك لە كوردستاندا‬ ‫مێردەكەی سەرۆكی هەرێمە و بەاڵم ئەویش توانای‬ ‫زۆرە و سەرۆكی حكومەت بە هەمانشێوە‪ ،‬یەكێك‬ ‫لە كێشە سەرەكیەكانی ژنان ئەوەیە كە تاوەكو‬ ‫ئێستا كەسایەتی كاریزمامان لەناو ژناندا نیە و‬ ‫هەروەها بزوتنەوەیەكی یەكگرتووی ژنانیش نیە‪،‬‬ ‫لەبەر ئەوەیە لە ملمالن ‌ێ سیاسیەكاندا سەركەوتوو‬ ‫نابێت‪ .‬ئەگینا ژن زۆر كارامەتر لە پیاو دەتوانێ‌‬ ‫كارەكانی خۆی راپەرێنێ‌‪.‬‬ ‫* لە كابینەكانەكانی پێشوتر كە كە تەنیا‬ ‫لەنێوان یەكێتی و پارتیدا پێكدەهات‪،‬‬ ‫ئیرادەی ژنیان نەدەناسی و حیسابیان بۆ‬ ‫نەدەكرد لەناو ئیدارەی حكومەتدا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەم كابینەیە ئۆپۆزسیۆنی تێدایە و هیچ‬ ‫ژنێكیشیان نەبوو بۆ ئەنجومەنی وەزیران‪،‬‬ ‫ئەمە چی نیشاندەدات؟‬ ‫ـ شتێكی چاوەڕوان كراو بوو كە ئۆپۆزسیۆن ناتوانێ‌‬ ‫شتێك بكات بۆ مافەكانی ژنان‪ ،‬رێكخراوەكانی‬ ‫ژنانی سەر بە الیەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی كابینەی‬ ‫ح��ەوت��ەم‪ ،‬كات ‌ێ پێمان وت��ن ئێوە بۆچی فشار‬ ‫ناخەنە سەر حیزبەكەتان بۆ ئەوەی ژن بەشداری‬ ‫پێبكەن لە سیاسەتدا و لە ئەنجومەنی وەزیراندا‪،‬‬ ‫ئەوان لە وەاڵمدا وتیان ئێمە چەند جارێك داوامان‬ ‫كردووە‪ ،‬بەاڵم داواكانمان گوێی پێنەدراوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫ئەمە چ��اوەڕوان كراو بوو‪ .‬ئەو الیەنانەی كە لە‬ ‫بنەمادا بەشداریكردنی ژنانیان تێدا الواز بوو‪ ،‬ئەوا‬ ‫ناتوانن بۆ مافی ژنان و پرسی ژن شتێك بكەن‬ ‫و لە ئەنجامدا بەشدارییان پێ ناكەن‪ .‬بۆ نمونە‬ ‫كامە الیەن توانیویەتی ئومێد بە ژنان ببەخشێ‌؟‬ ‫ئەمە لەم كۆمەڵگایە شتێكی مەحاڵە‪ ،‬ئەگەر ژنان‬ ‫بۆ خۆیان شتێك بكەن و هەڵسن بە دروستكردنی‬ ‫حیزبێكی ژنان و بەشداری ژن بە تەواوی كارا بێت‪،‬‬ ‫یان ژمارەیەكی زۆر لە ژنان بنێرێتە ناو حكومەت‪،‬‬ ‫بۆیە ئەم كێشەیەی بەشداری نەكردنی ژنان وەكو‬ ‫سەرقاڵكردنی رێكخراوەكانی ژنانی لێهاتوە‪ ،‬وەكو‬ ‫ئەوەی ئیشیان نیە و ماوەیەك حكومەت ئیشیان بۆ‬ ‫دەدۆزێتەوە و سەرقاڵیان دەكەن و هەند ‌ێ چاالكی‬ ‫ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن دژ بە بەشداری نەكردنی‬ ‫ژنان‪ .‬بزوتنەوەی گۆرانیش بە هەمانشێوە چاوەرێی‬ ‫ئەوەی لێ دەكرا كە وەكو الیەنەكانی تر بێت و ژنان‬ ‫پەراوێز بخات‪.‬‬ ‫* الیەنە سیاسیەكان بە گشتی رێكخراوی‬ ‫ژنانیان هەیە و رێكخراوی ژنانمان زۆرە لە‬ ‫كۆمەڵگا‪ ،‬هەروەها پەرلەمانتارە ژنەكان‪،‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫بۆ ب��ەش��داری نەكردنی ژن��ان لەپەرلەمان‬ ‫شتێكیان نەكرد‪ ،‬وەك��و ئ��ەوەی كە بڵێن‬ ‫ئێمە رازین بم بارودۆخە‪ ،‬ئەمە قەدەرەی‬ ‫ژنانە؟‬ ‫ـ جا خۆی ئەمە گاڵتەجاریەكەیە لە حیزبایەتی و‬ ‫كاری سیاسی لە كوردستاندا‪ .‬یەكگرتووی ئیسالمی‬ ‫لە كابینەی پێشودا هەنگاوی باشی هەبوو‪ ،‬لە‬ ‫كۆنگرەكانی خۆیاندا كاری باشیان بۆ ژن كرد‪،‬‬ ‫بەاڵم لە كابینەی هەشتەمدا ئەویش پاشەكشەی‬ ‫كرد‪ ،‬پێدەچێت كە بینیان الیەنەكانی تر ژنیان‬ ‫نەبوو بۆ ئەنجومەنی وەزیران؟‪ ،‬ئەویش پاشەكشەی‬ ‫كردبێت و پێی ش��ەرم بوبێت‪ ،‬بەداخەوە ئێمە‬ ‫پێشبینیمان دەكرد وا نەبێت و بەشداری ژنان زیاد‬ ‫بكات‪ ،‬بەاڵم كە لە الیەنە سیاسیەكان دەپرسین‬ ‫بۆچی ژنانتان ب��ەش��داری پ ‌ێ ن��ەك��ردووە‪ ،‬وەك‬ ‫هەمیشە پاساو دەهێننەوە و دەڵێن ژنان خۆیان‬ ‫ئامادە نەبوون بەشداری لە حكومەتدا بكەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێمە لە دانیشتنی ژناندا دەیانبینین ئەوان دەڵێن‬ ‫نەخێر بەهیچ شێوەیەك وانیە‪ ،‬ملمالن ‌ێ سەختەكان‬ ‫ئەوەندە زۆرە بۆیە رێگە بە ژن نادەن كە ژن بچێتە‬ ‫ناو پۆستە وەزاریەكانەوە‪.‬‬ ‫* پێت وایە بۆچی الیەنە سیاسیەكان رۆڵی‬ ‫ێ ناكەن‬ ‫ژن پەراوێز دەخەن و بەشدارییان پ ‌‬ ‫لە پۆستە ئیداریەكاندا؟‬ ‫ـ هۆكارەكان زۆرن‪ ،‬ل��ەس��ەرووی هەموویانەوە‬ ‫ژن خۆیەتی‪ ،‬زۆرج��ار ژن دەترسێت ل��ەوەی كە‬ ‫بۆی دادەنرێت‪ ،‬پێی وایە مادام ژن لەم پۆستە‬ ‫نەبینراوە ئەگەر ئەو بچێت سەركەوتوو نابێت‪،‬‬ ‫كەمی ئەزمونی ژنان دیسان وێنایەكی سلبی بۆ‬ ‫ژنان دروستدەكات‪ ،‬و هیچ هۆكارێكی پاڵنەر نیە‬ ‫لەالیەن الیەنەكانەوە و ژنیش خۆی پێداگری ناكات‪.‬‬ ‫هۆكارێكی تر نەبوونی سەرمایەی سەربەخۆییە‬ ‫بۆ ژن‪ .‬هۆكارێكی تر نەبوونی هێزی جەماوەریە‬ ‫بۆ ژن‪ .‬ئێمە وتمان ژمارەیەكی زۆری دەنگدەر‬ ‫ژنن‪ ،‬بەاڵم دەنگ بە ژن نادەن‪ ،‬بۆیە ژنەكانیش‬ ‫دەزانن ئەگەر بە كۆتاش سەركەوێت ئەوە ژنانێكی‬ ‫زۆر لێی رازی نابن‪ ،‬واتە ناتوان ‌ێ ببێتە زمانحاڵی‬ ‫ژنان‪ ،‬یان رێی پێنادرێت‪ .‬هۆكارێكی تر ئەوەیە كە‬ ‫حیزبەكان باوەڕیان بە تواناكانی ژنان نیە‪ ،‬بۆ نمونە‬ ‫یەكێتی لە دروشمەكانیاندا دەڵێن كە ئێمە حیزبێكی‬ ‫سۆسیالین و رێز لە ژن��ان دەگرین‪ ،‬ب��ەاڵم لەم‬ ‫حیزبەدا هیچ حیساب بۆ ژن نەكراوە و رێزیشی لێ‌‬ ‫نەگیراوە‪ ،‬وەكو كاری رێكخستنی كاریان پێدەكات‬ ‫بەاڵم لە پۆستە ئیداریەكاندا بەشداریان پی ناكات و‬ ‫دەیدات بە پیاوان‪ ،‬ئەمە لەوە سەرچاوە دەگرێت كە‬ ‫باوەری بە تواناكانی ژنیان نیە‪ .‬لەبەرئەوەی فشاری‬ ‫كۆمەڵگایان لەسەرە‪ ،‬ئەگەر بیانەو ‌ێ حیزبەكەیان‬ ‫الواز بكەن‪ ،‬زۆر ئاسانە لەرێگای ئەم ژنەوە الوازی‬ ‫بكەن‪ ،‬بۆیە دیسان ئەو باوەڕیە نادات بە ژن؛ بەڵكو‬ ‫دەیدات بە پیاوان و حیزبەكانی كوردستان بە هێزتر‬ ‫دەیانبینێ‌‪ .‬یاساش بۆ پرسی ژن شتێكی نەكردوە‪.‬‬ ‫بە نمونە تاوەكو ئێستا سیستەمی كۆتا نیە‪ ،‬تاوەكو‬ ‫بە ناچاری لە پۆستە ئیداریەكاندا ژنان بەشداریان پێ‌‬ ‫بكرێت‪ ،‬لە حكومەتیشدا تاوەكو ئێستا ئەم یاسایە‬ ‫هەموار نەكراوەتەوە و پێویستی بە دەستكاری‬ ‫هەیە؛ چونكە ئەم یاسایە كۆنە دەبێتە هۆكارێك بۆ‬ ‫ئەوەی ژنان بەشداریان پێناكرێت‪ ،‬ئەگەر یاساییەك‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪23‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫ئەگەر تۆ گلەیی لە سەرۆكی هەرێم بكەی و بزوتنەوەیەكی بەهێزت نەبێت‪ ،‬سەرۆكی‬ ‫ێ نادات و پەراوێزت دەخات‪ ،‬بەاڵم ئەگەر ئەم بزوتنەوەیەت هەبێت ناچارە‬ ‫هەرێم گوێت پ ‌‬ ‫ێ بكات‪ .‬بۆیە بناغەدانان بۆ دروستكردنی‬ ‫كە گوێت بۆ راگرێت و داواكاریەكانت جێبەج ‌‬ ‫بزوتنەوەیەكی ژنانە باشترین چارەسەرە‬ ‫هەبێ و ئەگەر حیزبەكانیش بەشداری ژنیان قەبوڵ‬ ‫نەبوو‪ ،‬دەبێت ناچار بكرێن‪.‬‬ ‫* كۆمەڵگا ت��اچ��ەن��د ك��اری��گ��ەری لەسەر‬ ‫سیاسیەكانمان ه��ەب��ووە‪ ،‬ی��ان با بڵێین‬ ‫ئەو عەقلیەتەی سیاسیەكانمان تاچەند‬ ‫كاریگەری لەسەر كۆمەڵگا داناوە؟‬ ‫ـ من پێم وایە دوو الیەنەیە‪ ،‬و زیاتر كۆمەڵگا‬ ‫كاریگەری لەسەر عەقڵیەتی سیاسیەكانمان‬ ‫هەبووە‪ .‬سیاسیەكانی ئێمە لەبەرخاتری رازیكردنی‬ ‫كۆمەڵگا كاردەكەن‪ ،‬كە ئەمە خزمەتێكی دروست‬ ‫نیە‪ ،‬هەمیشە دەبێت حیزب پێشڕەوی كۆمەڵگادا‬ ‫بێت‪ ،‬واتە ئەگەر كۆمەڵگایەكی دواكەوتووت هەبێ‬ ‫ناشبێت حیزبێكی دواكەوتووت بێت‪ .‬حیزبەكانی‬ ‫ئێمە هەمیشە موجامەلەی كۆمەڵگا دەك��ەن‬ ‫بۆ ئ��ەوەی لەالیەن كۆمەڵگاوە قەبوڵ بكرێن‪.‬‬ ‫عەقڵیەتی سیاسیەكانیشمان دیسان كاریگەری‬ ‫لەسەر كۆمەڵگادا هەیە‪ ،‬بە ب��ەردەوام��ی ئەمە‬ ‫دووبارە كراوەتەوە كە چۆن حیزبەكان روانیویانە‬ ‫بە بەردەوامیش كۆمەڵگا بەم شێوەیە روانیویەتی‪،‬‬ ‫بۆیە هەم حیزبەكان وایان كردووە كە كۆمەڵگا باوەر‬ ‫بە ژنان نەكەن و پشتگیریان ناكەن و بەچاوێكی‬ ‫الواز سەیری ژنان دەكەن و كاروچاالكیەكانی ژنان‬ ‫دەخەنە ژێر پرسیارەوە‪ ،‬كە چی پیاوانێكی زۆریش‬ ‫هەڵە دەكەن و خزمەت ناكەن و كارا نین‪ ،‬بەاڵم هەر‬ ‫پاڵەوانن لە دیدی كۆمەڵگا‪ ،‬حیزبیش ئەو عەقلیەتە‬ ‫برەو پ ‌ێ دەدات و دەڵێت بەڵ ‌ێ راستە پیاوەكانمان‬ ‫بە توانان و ژنان هێشتا نەگەیشتونەتە ئەو دۆخە‪،‬‬ ‫ئەمە جارێكی تر رەوایەتی دەدات بە كۆمەڵگا كە‬ ‫كۆمەڵگا راستە بەم جۆرە كار دەك��ات‪ ،‬كە چی‬ ‫ئەوە راستیەكە و دەمێك ساڵە ئەوە وتراوە ئەگەر‬ ‫ژنان لە ناو كۆمەڵگادا بە كردەوە كار نەكەن ئەو‬ ‫كۆمەڵگایە پێشناكەوێ‌‪.‬‬

‫* لەم حاڵەتەدا كە الیەنە سیاسیەكان و‬ ‫كابینەكانی حكومەت رۆڵ بەژنان نادەن و‬ ‫لەپۆستە ئیداریەكاندا شوێنیان ناكەنەوە‪،‬‬ ‫ئەركی ژنان بەگشتی و بەتایبەتی ژنانە‬ ‫چاالكوانەكان و ژنە پەرلەمانتارەكان چییە؟‬ ‫ـ دەبێت ژنان هۆشیار بكرێنەوە بە دیدێكی تازەتر‬ ‫و بە میكانیزمی ت��ازە‪ ،‬نەك ئ��ەوەی كە ژنێك‬ ‫فێری دوورمان ببێت‪ ،‬ئەوەش بۆ ژنێك پێویستە‪،‬‬ ‫بەاڵم بەگشتی ژنان پێویستیان بەوە هەیە كە‬ ‫وشیاربكرێنەوە و قەبوڵ نەكەن دەنگبدەن بە‬ ‫پیاو‪ ،‬قەبوڵ نەكەن پیاوان هێز و ئیرادەیان لێ‌‬ ‫بستێنن‪ ،‬بۆیە دەبێت هۆشیاری رەگەزی بە ژن‬ ‫بگات و لە سەرووی هەمویانەوە دەبێت جارێكی‬ ‫تر كار بەم یاساییانە بكرێت كە بوونەتە لەمپەری‬ ‫راستەقینە لەبەردەم بەشداریكردنی ژناندا و ئەو‬ ‫ژمارە كەمەی كە لە پەرلەماندان و لە رەگەزی‬ ‫ژنن‪ .‬دەبێت جارێكی تر بە جورئەت و پێداگریەوە‬ ‫بزوتنەوەیەكی بەهێزی فشارئامێز دروست بكەن تا‬ ‫ببنە ئاوێنەی راستەقینەی ژنان‪ .‬دەبێت ئەو كەلێنە‬ ‫لەنێوان ژنانی چاالكوان و جەماوەر نەمێنێت‪.‬‬ ‫دەبێت هەرچی زووە بە میكانیزم و ئالیەتی جیاواز‬ ‫و سەركەوتوو بۆ ئەوەی جەماوەر و چاالكوانەكانی‬ ‫ژنان لە یەكتری نزیكببنەوە و لە یەكتری تێبگەن‪.‬‬ ‫ناكرێت و نابێت كە ژن كار بۆ خۆی نەكات‪ ،‬پیاو‬ ‫هەڵس ‌ێ كار بۆ ژن بكات‪ ،‬كە ژن ئیشیش بۆ خۆی‬ ‫دەكات پێویستی بە پاڵپشتیە و ئەو پاڵپشتیەش‬ ‫لەالیەن رێكخراوەكانەوە دەبێت ئامادە بكرێت‪ ،‬ئێمە‬ ‫پێویستیمان بە بزوتنەوەیەكی بەهێزی فمینیزمانە‬ ‫هەیە‪ ،‬من زۆرج��ار باسی ئەمەم ك��ردووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پێیان وتوم كە شتی ناواقیعی دەڵێم؛ چونكە ئەم‬ ‫بزوتنەوەیە فمینیزمیە دەتوان ‌ێ ببێتە فشارێكی توند‬ ‫بەسەر دەسەاڵت و لەكاتی داواكاریەكانیدا دەسەاڵت‬ ‫راچڵەكێن ‌ێ و لێی بترس ‌ێ و داواكانی جێبەجێ‌‬ ‫بكات‪ .‬بۆ نمونە ئەگەر تۆ گلەیی لە سەرۆكی هەرێم‬

‫بكەی و بزوتنەوەیەكی بەهێزت نەبێت‪ ،‬سەرۆكی‬ ‫هەرێم گوێت پ ‌ێ نادات و پەراوێزت دەخات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەگەر ئەم بزوتنەوەیەت هەبێت ناچارە كە گوێت‬ ‫بۆ راگرێت و داواكاریەكانت جێبەج ‌ێ بكات‪ .‬بۆیە‬ ‫بناغەدانان بۆ دروستكردنی بزوتنەوەیەكی ژنانە‬ ‫باشترین چارەسەرە‪.‬‬ ‫* هەمواركردنەوەی یاسای خۆپیشاندان‬ ‫تاچەند خزمەت بە كۆمەڵگایەكی مەدەنی؟‬ ‫ـ ج��ار ‌ێ هەر خۆی دروستكردنی یاساكە خۆی‬ ‫دووركەوتنەوە بوو لە بنەماكانی دیموكراسیەت؛‬ ‫چونكە هەر بابەتێك كە خستە ناو یاساییەوە‬ ‫كەواتە كۆت و بەندت بۆ دانا‪ .‬ئەم یاسایەش بەر‬ ‫لەهەمواركردنەوەی زۆر لە ئازادییەكانی سنوردار‬ ‫كردبوو‪ ،‬بۆ نمونە كات ‌ێ دەچی مۆڵەت وەردەگری‬ ‫ئەگەر مۆڵەتیان پێنەدابوایەی دەبو بێدەنگ بیت‪،‬‬ ‫ئەی ناڕەزایەكەت بە كو ‌ێ ئەگەیەنی؟! لەئەنجامدا‬ ‫ئەبی بە مرۆڤێكی ملكەچ‪ .‬بۆیە هەمواركردنەوەكەشی‬ ‫من پێم وایە نەیتوانیوە كاریگەری باش لەسەر‬ ‫سنورداركردنی ئازادیەكاندا بكات‪ ،‬هێشتا ئەو‬ ‫یاسایە پێویستی بە هەمواركردنەوەیەكی تازەتر‬ ‫هەیە و دەبێت دیسان كاری لەسەر بكرێت؛ چونكە‬ ‫ئەوانەی كە بەشدارن لە هەمواركردنەوەكەدا حیزب‬ ‫و الیەنەكان بوون‪ ،‬ئەمە لەو كاتەی كە حیزبەكان‬ ‫بیركردنەوەیان نێگەتیڤە لەسەر ئازادیەكان‪ ،‬ئێمە‬ ‫زۆر باوەڕمان بەو حزبانە نیە‪ ،‬و حیزبەكان تەنیا‬ ‫بە دروشم باس لە ئازادی و دیموكراسی دەكەن‬ ‫بە ك��ردەوە ئەوانیان پەراوێز خستوە‪ ،‬كەواتە‬ ‫ئەگەر ئەم حیزبانە بەم عەقڵیەتەوە بەشدار بن‬ ‫لە هەمواركردنەوەی یاساكەدا ئ��ەوە بێگومان‬ ‫هەر چاوەرێی ئەوەی ل ‌ێ دەكرێت كە ئازادیەكان‬ ‫سنوردار بكات‪ .‬بۆیە یاساییەكە مۆدێرن نیە و‬ ‫دەكرێت دیسان هەموار بكرێتەوە و سەیری ئەزمونە‬ ‫پێشكەوتووەكانی واڵتان بكرێت‪.‬‬


‫راپۆرت‬

‫‪24‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫چاودێرە دیارەكانی جیهان زلهێزەكانی پشتی داعش ئاشكرا دەكەن‬

‫"ئامانج پاراستنی ئیسرائیل بووە لە ناوچەكەدا"‬

‫ئا‪ /‬رۆژ ئەحمەد‬ ‫هەندێك لە بیرمەندان و چاودێرە دیارەكانی ئەمڕۆی‬ ‫جیهان دەڵێن كە گروپی توندڕەوەی"دەوڵەتی‬ ‫ئیسالمی ئێراق و ش��ام" (داع��ش)ك��ە ئێستا‬ ‫ن��اوی خۆی گۆڕیوە بۆ "دەوڵەتی ئیسالمی"و‬ ‫لەناوچەكانی ژێر دەستی خۆیدا "خەالفەتی"‬ ‫راگەیاندوە‪ ،‬لە بونیادەوە بەرهەمی ئۆپراسیۆنێكی‬ ‫سێ سەرەی هەواڵگری هەر سێ واڵتی ئەمریكا و‬ ‫بەریتانیا و ئیسرائیلە و لە ڕێگای هاوپەیمانەكانیان‬ ‫لە خۆرهەاڵتی ناوین پشتگیری سەربازی و ئابوری‬ ‫و لۆژجیستكی خەیاڵی دەكرێن‪.‬‬ ‫"شارە زەردەواڵە"‬ ‫ئێدوارد سنۆودن‪ ،‬كە پێشتر كارمەندی سیستەمی‬ ‫ئیداری زانیاریە ئەلكترۆنیەكانی دەزگای هەواڵگری‬ ‫ئەمریكی (سی ئای ئەی) و دواتر لە كۆمپانیەكانی‬ ‫ئاژانسی پاراستنی نیشتمانی ئەمریكا كاری‬ ‫كردووە‪ ،‬لە دواین لێدوانیدا ڕاشكاوانە ڕایگەیاندوە‬ ‫كە "داعش بەرهەمی ئۆپراسیۆنێكی سێ سەرەی‬ ‫ئەمریكا و بەریتانیا و ئیسرائیلە"‪.‬‬ ‫لە دوو ساڵی ڕاب��ردوودا سنۆودن دەربەدەر بوو‬ ‫دوای ئەوەی دۆكومێنتە شاراوەكانی هەواڵگری‬ ‫ئەمریكای باڵوكردوە پەیوەند بەوەی كە چۆن‬ ‫دەزگای سی ئای ئەی لەگەڵ دەزگا هاوشێوەكانی‬ ‫دیكەی خۆی سیخوڕی بەسەر هێڵێ تەلەفون و‬ ‫ئینتەرنێتی هەموو واڵتان و كەسایەتی سیاسی و‬ ‫چاالكوانە دیارەكانی جیهانەوە دەكات‪.‬‬ ‫ئێستا سنۆودن لە روسیا پەنابەرە و نێشتەجێیە؛‬ ‫چونكە ئەمریكا داوای دەستبەجێ دەستگیركردنی‬ ‫دەكات‪ ،‬لێ ئەم گەنجە هەنوكە وەك چاالكوانێك‬

‫و چاودێرێكی ش��ارەزای دیاری شیكاری جیهان‬ ‫دەناسرێت‪ ،‬بەوەی لەو دۆكومێنتانەی باڵویكردنەوە‬ ‫هەنگاوە هەواڵگریەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی‬ ‫ئاشكرا دەكات‪.‬‬ ‫لێدوانەكانی ئەم دواییەی سنۆون كە لە هەندێك‬ ‫لە میدیا بیانیەكاندا باڵوبۆتەوە‪ ،‬باس لەوە دەكات‬ ‫كە دەزگای هەواڵگری بەریتانیا(‪ MI6‬ئێم ئای‬ ‫سیكس) یەكەمجار پالنێكی پێشتری خۆی هێناوە‬ ‫بۆ ئەم ئۆپراسیۆنە لە ژێر ناوی"شارە زەردەواڵە"‪.‬‬ ‫سنۆودن دەڵێت كە ئامانج لە ئۆپراسیۆنی"شاری‬ ‫زەردەواڵ���ەك���ان"‪ ،‬پاراستنی ئیسرائیل بووە‬ ‫لە ن��اوچ��ەك��ەدا‪ ،‬ئ��ەوەی كە ب��ۆی زی��اد ك��راوە‬ ‫درووستكردنی ڕێكخراوێكی ئیسالمیە لەسەر‬ ‫دەستی ئەبوبەكر البەغدادی بۆ ئ��ەوەی هێزە‬ ‫توندڕەوە ئیسالمیەكانی جیهان لەیەك جێگا‬ ‫كۆبكەنەوە و هیچ هێزێكی دیكەی ئیسالمیش‬ ‫نەبێت كە لەبەرامبەریاندا بتوانێت سەركێشی‬ ‫بكات‪ .‬ئەو شوێنەش كە لێی كۆدەبنەوە و هەموو‬ ‫توندڕەوە ئیسالمیستەكان دواجار لێی نیشتەجێ‬ ‫دەبن بە "شارە زەردەواڵە"دەناسرێت‪.‬‬ ‫هەواڵگریەكی شكستخواردو كورد دەكاتە‬ ‫قوربانی‬ ‫دیوێكی دیكەی ئەم پالنە هەواڵگریە سێ سەرییە‬ ‫ئەوەیە كە هەر كاتێك ئەم هێزانە كۆبونەوە لە‬ ‫ناوچەكەدا‪ ،‬ئیدی دەكرێت بە تەواوەتی كۆنترۆل‬ ‫بكرێن و گەر لەدەستیش دەرچن ئەم زلهێزانە بە‬ ‫ئاسانی دەتوانن گورزی سەربازیان لێبوەشێنن‪.‬‬ ‫لێ ئەوەی كە ئەم دەزگا هەواڵگریانە پشتگوێان‬ ‫خستووە و گوێیان پێنەداوە خەڵكی بێتاوانی‬ ‫ناوچەكەیە كە دەبێت باجی ئەم پالنە هەواڵگرییەی‬

‫ئەو واڵتانە بدەن‪ .‬هەروەها‪ ،‬ئەم پالنە سەركەوتوو‬ ‫نییە و شكستخواردووە‪ ،‬داعش ڕاستە كە هەرچەندە‬ ‫ئەندامانی توندڕەوی لە دنیاوە كۆكردەوە لە ئێراق و‬ ‫سوریادا و توانی لە جەنگی لۆكاڵی بۆ "خەالفەتەكەی"‬ ‫لەو ناوچانە بەكاریان بهێنێت‪ ،‬بەاڵم نەیتوانی گروپە‬ ‫توندڕەوەكانی وەك (بوكو حەرام) لە نەیجیریا‬

‫و القاعیدە لە زۆر شوێنی خۆرهەاڵتی ناوین و‬ ‫تەواوی باكوری ئەفریكا الواز بكات‪.‬‬ ‫ئێستا داع��ش‪ ،‬ئ��ەم ش��ارە "زەردەواڵ��ەی��ە" بە‬ ‫وتەی پالنە هەواڵگریەكان‪ ،‬لە شاری موسڵ و‬ ‫ناوچە سونەكانی ناوەڕاستی ئێراق و زۆرێك لە‬ ‫ناوچەكانی سوریا "زەردەواڵەكانیان"‪ ،‬بەڕەاڵ‬ ‫بوون و كەوتونەتە گیانی هاواڵتیانی بێتاوان و‬ ‫بچوكترین ڕێژەی ویژدان لە كارە دڕندانەكانیاندا‬ ‫بەدی ناكرێت‪ .‬گەورەترین هێرشەكانی ئەم گرپە‬ ‫توندڕەوە بەناو ئیسالمییە لە خۆرهەاڵتی ناویندا‬ ‫دوای موسڵ ئێستا بۆ سەر شاری كۆبانێ دڵی‬ ‫شۆرشی رۆژئاوای كوردستانە‪ .‬بە دیوێكی دیكەدا‪،‬‬ ‫ئێستا رۆژئاوای كوردستان گەورەترین قوربانی و‬ ‫ئامانجی ئەم هەواڵگریە شكستخواردوەی واڵتانی‬ ‫ناوبراوە كە سەرئەنجام داعشی درووستكرد‪.‬‬ ‫د‪ .‬پەتریسیا مانوێل‪ ،‬ش��ارەزا لە بزووتنەوە‬ ‫ڕزگاریخوازەكانی دوای كۆلۆنیالیزم لە خۆرهەاڵتی‬ ‫ناوین كە لە زانكۆكانی ئەمریكای التین وانەی‬ ‫وتۆتەوە‪ ،‬دەلێت‪":‬بە درێژای مێژوو زلهێزەكان‬ ‫ب���ەردەوام خەریكی تێكوپێكدانی بزووتنەوە‬ ‫ڕزگاریخوازەكان بوون لە خۆرهەاڵتی ناوین لە‬ ‫ڕێگای دەزگا سیخوڕیەكان و بەكرێگراوەكانیان‬ ‫ك��ە دروش��م��ی حەماسی لۆكاڵی ئاینی یان‬ ‫ناسیۆنالیستی و ئەوپەڕی توندوتیژی بەكاردەهێنن‬ ‫بۆ شكستپێهێنانی ڕزگاری گەالن‪ ،‬داعش ئەگەر‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪25‬‬

‫راپۆرت‬

‫گەورەترین هێرشەكانی ئەم گرپە توندڕەوە بەناو ئیسالمییە لە خۆرهەاڵتی ناویندا دوای موسڵ‬ ‫ئێستا بۆ سەر شاری كۆبانێ دڵی شۆرشی رۆژئاوای كوردستانە‪ .‬بە دیوێكی دیكەدا‪ ،‬ئێستا رۆژئاوای‬ ‫كوردستان گەورەترین قوربانی و ئامانجی ئەم هەواڵگریە شكستخواردوەی واڵتانی ناوبراوە‬ ‫نوێترین لەو هەواڵنەش نەبوبێت‪ ،‬ئێستا لەدەست‬

‫دەرچووە و رەوڕەوەی ئەوەی گرتووە كە زلهێزەكان لە‬ ‫ناوچەكە دایانڕشت‪ .‬ئەمە ئەگەر قسەكانی سنۆودنیش‬ ‫با بڵێین وانییە‪ ،‬بەاڵم پاشخانێكی توندوتیژی تژی‬ ‫لە خوێن لە خۆرهەاڵتی ناوین درووس��ت��ك��راوە كە‬ ‫داعش لێوەی بە ئاسانی دروست دەبێت و لە دەست‬ ‫دەردەچێت"‪.‬‬ ‫مانوێل پێوایە كە مێژووی مۆدێرنی خۆرهەاڵتی‬ ‫ناوین نیشانیدەدات كە هەر سەرهەڵدان و هەوڵێك‬ ‫بۆ گۆڕانكاری سیستەمی سیاسی واڵتانی خۆرهەاڵتی‬ ‫ناوین بە باش كرابێت بە توندڕەوی وەاڵمی دراوەتەوە‬ ‫و نمونەی ئێراق‪ ،‬ئێران و سوریا دەهێنێتەوە و‬ ‫دەڵێت‪":‬كە گروپە سۆسیالیستەكان سەركێشیانی كرد‬ ‫لە ئێران زلهێزەكان خومەینیان بۆ قوت كردنەوە و‬ ‫ئێرانی ئەمڕۆی لێوە درووست بوو‪ .‬هەروەها لە ئێراق‬ ‫لەبەرامبەر سەرهەڵدانی گەل بەعسیەكانیان هێنا‪ ،‬لە‬ ‫ئەفغانستان تاڵیبان و لە سوریاش كە بزووتنەوەیەكی‬ ‫خۆرسك لەم دواییانە بۆ ڕزگاری گەل خەریك بوو‬ ‫سەرهەڵبدات ئیتر ئیسالمی توندڕەویان هێنا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەمە وەك موجاهیدەكانی ئەفغانستان و تالیبان لە‬ ‫دژی سۆڤیەت كە ئەلقاعیدەی لێكەوتەوە ئەمجارە‬ ‫گوایە لە دژی ئەسەد داعشی لێكەوتەوە"‪.‬‬ ‫دەشڵێت‪":‬لە سوریا یارمەتی گروپە ت��ون��دڕەوە‬ ‫ئیسالمیەكانیان كرد لەسەرەتای شۆڕشەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێستا لە دەست دەرچوون و هەموو بوونە داعش‪ .‬ئێستا‬

‫داعش بۆ خەڵكی ناوچەكە كوشندەیە‪ ،‬لێ بۆ ئەوروپا‬ ‫و واڵتانی دیكەش كوشندەیە؛ چونكە ئەم گروپە‬

‫بۆ كارە توندڕەوەكانی سنوور ناناسێت‪ ،‬هەروەها‬ ‫كە ئەوان بە ئاسانی موسوڵمانە دراوسێكانیان بە‬ ‫دڕندانە شێوە دەكوژن هەرگیز سڵ لە كوشتنی‬ ‫ئاینزاكانی دیكە ناكەنەوە لە واڵتانی دیكە"‪.‬‬

‫واڵتانی كەنداو دەماری ئابوری داعش‬ ‫گەورە بیرمەندی جیهانی دنیاش نوام چۆمسكی‬ ‫لەگەڵ ئەو بۆچونانە نزیكە و ئەویش لەدواین‬ ‫ڕاگەیاندنی خۆیدا لەسەر ئەم گروپە توندڕەوە‬ ‫پێیوایە كە هاوپەیمانەكانی ئەمریكا و واڵتانی‬ ‫رۆژئاوا كە شێخە بااڵدەستەكانی واڵتانی كەنداون‬ ‫لە پشتی هاوكاری و پشتگیریەكانی داعشەوەن‪.‬‬ ‫چۆمسكی ڕایگەیاندووە كە ئەو هیچ بە دووری‬ ‫نابینێت"توخم و گەردەكانی سعودیەی عەرەبی‬ ‫لەناو داعشدا كارا بن"‪ .‬نوسەری ئەمریكی جۆش‬ ‫رۆگەین بەهامنشێوە دەڵێت‪":‬هاوپەیمانەكانی‬ ‫ئەمریكا پشتگیری ئابوری و خەرجی داعش‬ ‫دەدەن"‪.‬‬ ‫رۆگ���ەی���ن دەڵ��ێ��ت‪”:‬ك��ەس��ای��ەت��ی��ە ب��ەرپ��رس��ە‬ ‫دەوڵەمەندەكانی سعودیە و قەتەر و كوەیت لە‬ ‫پشتی هاوكاریە ئابوریەكانی داعشەوەن‪ .‬ئەم‬ ‫گروپە و سەركردە توندڕەوەكانیان پێشتر بە زۆر‬ ‫و بە سەرانە پارەیان لە زۆر لەو كەسایەتیانەی‬

‫كەنداو وەردەگرت‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ سەرهەڵدانەكانی‬ ‫سوریا ئەو كەسایەتیانە خۆبەخش بە سەدان‬ ‫ملیۆن دۆالری��ان ب��ەردەوام خستە خزمەتی ئەو‬ ‫گروپە و هاوشیوەكانیان"‪.‬‬ ‫رۆگەینی ن��وس��ەر بۆچونەكانی ه���ەروا بەیان‬ ‫نەكردووە؛ بەڵكو پشتی بەستووە بە راپۆرتەكانی‬ ‫دەزگ��ای بروكینسی ئەمریكی بۆ شیكاری كە‬ ‫لەالیەن قەتەرەوە شتێك پارەی پێدەدرێت‪ .‬لە‬ ‫ڕاپۆرتی خودی ئەو دەزگایەدا لەمانگی دوازدەی‬ ‫س��اڵ��ی"‪"2013‬دا هاتووە‪":‬لە دوو ساڵ و نیوی‬ ‫ڕابردوودا كوەیت بووە بە مۆڵگە و گەرمەی ئەو‬ ‫دەزگا خۆبەخش و كەسایەتیانەی كە بەردەوام‬ ‫یارمەتی ئابووری زەبەالحی ڕێكخراوە یاخیە‬ ‫گەورەكانی سوریایان كردووە"‪.‬‬ ‫دەزگ���ای شیكاری بروكینس لە دەرئەنجامی‬ ‫دۆزینەوەكانی ڕاپۆرتی ناوبراویدا ڕاشیگەیاند‪":‬ئەمڕۆ‬ ‫بەڵگەی ت��ەواو لە ب��ەردەس��ت��دان كە كوەیتیە‬ ‫خێرخوازەكان پاڵپشتی ئابوری ت��ەواوی ئەو‬ ‫گروپانەیان كردووە كە تاوانیان لە دژی مرۆڤایەتی‬ ‫ئەنجامداوە لە سوریا و سەربە القاعیدە بوون یان‬ ‫بەشێك بوون لەو فەرماندە و چەكدارانەی بەشێك‬ ‫بوون لە قاعیدە و تاوانیان ئەنجام داوە و دواتر‬ ‫جیابونەتەوە گروپی دیكەیان پێكهێناوە"‪.‬‬


‫چاوپێكەوتن ‪26‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫رێبوار ئاسایش؛‬

‫هەموو كاروبیرمان بۆ ئەوەیە ناوچە دابڕێن راوەكان بگەرێنینەوە سەر هەرێم‬ ‫هەرێمی كوردستان كۆمەڵێ بنەمای تێدا بەدی ناكرێت بۆ بەرێوەبردنی واڵت‬

‫ئەندام پەرلەمانی ئێراق" رێبوار ئاسایش"‪،‬‬ ‫لەدیدارێكی"رۆژی واڵت"دا تیشكدەخاتە‬ ‫سەر بارودۆخی ئەمنی شاری كەركوك و‬ ‫دەڵی؛ رووداوەكانی دوای هاتنی رێكخراوی‬ ‫تیرۆریستی داع��ش ل��ەرووی دەروونیەوە‬ ‫ك��اری��گ��ەری ل��ەس��ەر ش��ارەك��ە دان���ا‪ ،‬ب��ەاڵم‬ ‫بەهاتنی پێشمەرگە بارودۆخی شارەكە‬ ‫ئارامەو سەقامگیرە‪ .‬رێبوار سەبارەت بە‬ ‫پرسی ریفراندۆم لەشارەكە و راگەیاندنی‬ ‫سەربەخۆیی دەڵ��ێ؛ ل��ەم ك��ات��ەدا ئەگەر‬ ‫ك��ورد بەتەنیا خ��ۆی ری��ف��ران��دۆم بكات‪،‬‬ ‫ت��ووش��ی كارەساتێكی گ���ەورە دەبێت‪.‬‬ ‫هێشتا پێویستمانە زەمینەیەكی گەورەتر‬ ‫درووستبكەین بۆ ئەوەی كەركوك و ئەو‬ ‫ناوچە دابڕێنراوانەی هەرێم بگەرێنرێتەوە‬ ‫سەر كوردستان‪ ،‬پاشان باس لە دەوڵەت‬ ‫و كۆنفیدراڵی بكەین‪.‬‬ ‫ئا‪ /‬رەوەند بەرزەنجی‬ ‫* رەوش������ی ئ��ەم��ن��ی ش����ارەك����ە ل���ە چ‬ ‫بارودۆخێكەدایە؟‬ ‫ـ پێش رووداوەك��ان��ی "‪ ،"2014/6/10‬كەركوك‬ ‫رەوشی ئەمنی جیاوازیەك و تایبەتمەندیەكی خۆی‬ ‫هەبووە و لە رووی ئەمنیەت و سەقامگیریەوە‬ ‫تارادەیەك باشتر بوو بەنیسبەت شارەكانی تری‬ ‫ئێراق‪ .‬ئەگەر ب��ەراوردی كەین بەشارەكانی تر؛‬ ‫چونكە ئیدارەی شارەكە ‌و دام��ەزراوەك��ان لەم‬ ‫شارەدا وەكو ئاسایش و دەزگا ئەمنیەكان كاری‬ ‫خۆیان كردووە و رۆڵیان هەبووە بۆ پاراستنی‬ ‫س��ەرو ماڵی خەڵك‪ ،‬لە دوای ئەم ب��ەروارەوە‬ ‫رەوشەكە بە ‌جارێك گۆڕا كە هێزە چەكدار و‬ ‫تیرۆرستەكانی داعش چەند شارێكی ئێراقیان‬ ‫داگیركرد و پەالماری شارەكەیان داو ویستیان‬ ‫شاری كەركوكیش بە ‌هەمان شێوە داگیربكەن‬ ‫بیخەنە ژێر كۆنترۆڵی خۆیانەوە‌‪ ،‬دەرئەنجامی ئەو‬ ‫هەواڵنە بەتەئكید لەسەرتادا ناسەقامگیریەك و‬ ‫ترسێك لە شارەكە هاتە ئاراوە‌‪ ،‬بەاڵم دوای هاتنی‬ ‫هێزی پیشمەرگە و كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچانەیان‬ ‫كە مەترسی هاتنە ژوورەوەی داعشیان لەسەر بوو‬ ‫بۆ نێو شارەك ‌ە جۆرێك لە سەقامگیری بەخۆیەوە‬ ‫دەبینێت‪.‬‬

‫* ئەم رەوشەی ئێراق و مەترسی گروپە‬ ‫تیرۆریستیەكانی داعش چەندە كاریگەری‬ ‫لەسەر دانیشتوانی شاری كەركوك داناوە؟‬ ‫ـ كاتێك شەڕێك لە ناوچەیەك لەم واڵتە هەبێت‬ ‫لە رووی دەروونیەوە كاردانەوەی خۆی دەبێت‬ ‫لەو ناوچانە و بەتایبەتی ئەو ناوچانەی كە‬ ‫پێی دەوترێت ناوچە ‌دابرێنراوەكانی هەرێمی‬ ‫كوردستان‪ ،‬وەكو وتم لەسەرەتاوە دڵەراوێك و‬ ‫ناسەقامگیریەك درووست بوو لەم شارە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێستا بەشێوەیەكی كەم ئارام كراوەتەوە؛ چونكە‬ ‫خەڵكی متمانەیەكیان بە هێزی پێشمەرگە‬ ‫و ئاسایش و دەزگا ئەمنیەكان لەم شارەدا بۆ‬ ‫درووست بووە‪.‬‬ ‫* رۆڵی دەزگا ئەمنیەكان و هەماهەنگی‬ ‫نێوان ئەم دەزگایانە لە شارەكەدا چۆن‬ ‫دەبینی؟‬ ‫ـ بەراستی ئێمە زۆر چاودێری دەزگا ئەمنیەكانی‬ ‫شاری كەركوك دەكەین بەتایبەتی لەم دۆخەی‬ ‫ئێستادا‪ ،‬بە تەواوەتی هەماهەنگی هەیە هیچ فەرق‬ ‫و جیاوازیەك نییە لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی‬ ‫دیكە‪ ،‬سەرجەم دام و دەزگا ئەمنیەكان لەنێو‬ ‫كەركوك بە رۆڵی خۆیان هەڵساون و تا ئاستێكی‬ ‫باش هەماهەنگیەك هەیە لە نێوان پۆلیس و‬ ‫ئاسایش و دەزگا ئەمنیەكانی شارەكە‪.‬‬ ‫* الیەنی كورد لەم كاتەد‌ا باسی ریفراندۆم‬ ‫بۆ كەركوك دەكات‪ ،‬ئایا كەركوك بەگشتی‬ ‫لەژێر دەسەاڵتی ك��وردە كە راپرسی تێدا‬ ‫بكات؟‬ ‫ـ بەنسبەت ریفراندۆم بۆ ناوچە دابڕاوەكان بەگشتی‬ ‫و كەركوك بەتایبەتی بابەتێكی زۆر گرنگە‌‪ .‬شتی‬ ‫زۆر لەسەر ئەوترێ و قسەی زۆری پێویستە‪،‬‬ ‫ئێمە وەك ئاگادارین ماددەی "‪ "140‬ئەو ماددە‬ ‫دەستووریەیە كە باس لە ناوچە دابڕاوەكان دەكات‬ ‫و میكانیزمی گەڕانەوەی ئەو ناوچانە بۆ سەر زێد و‬ ‫باپیرانی خۆیە دەكات بە تەواوەتی نووسراوەتەوە‬ ‫و روون و ئاشكرایە بۆ هەموو الیەك‪ .‬لە دوای‬ ‫رووداوەكانی "‪"6/10‬ەوە ئەو ناوچە دابڕاوانەی كە‬ ‫سوپای ئێراق تێدا جێگیر بوو بارەگا و سریە‌و‬ ‫جێگاكانی خۆیان بە جێهێشت و وەكو الیەنی كورد‬

‫ناچار بووین هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە جێگیر‬ ‫بكەین‪ .‬ئەو هێزەش بۆ نەتەوەیەك نەهاتووەتە‬ ‫شارەكەوە؛ بەڵكو بۆ پاراستنی سنووری ناوچە‬ ‫دابڕاوەكان و گشت نەتەوەكان هاتووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەگەر ئێمە بمانەوێت ریفڕاندۆم بكەین لەم كاتەدا‬ ‫پێویستە ئامادەكاری و زەمینە یاسایی و زەمینە‬ ‫سیاسی بۆ فەراهەم كەین بۆ ئ��ەوەی بتوانین‬ ‫لەو ناوچانەدا ریفراندۆم ئەنجام بدەین‪ ،‬ئێمە كە‬ ‫ریفراندۆم دەكەین پێویستە بۆ سەرجەم نەتەوە‬ ‫جیاوازەكانی ئەم ش��ارەدا ئەنجامی بدەین‪ ،‬بە‬ ‫دڵنیایەوە ئێمە ریفراندۆمێكمان دەوێت ئەنجامی‬ ‫بدەین كە لە‌رووی یاسایی و دەستووریەوە كێشە‬ ‫درووست نەكات‪ ،‬ریفراندۆمێكمان دەوێت توركمان‬ ‫و عەرەب و كلد و ئاشوور و كورد تێیدا بەژدار‬ ‫بن‪ .‬لەم كاتەی ئیستادا كورد هەر خۆی ریفراندۆم‬ ‫بكات پێم وایە تووشی كارەساتێكی گەورە دەبێت‪،‬‬ ‫بۆیە پێویستە ئێمە زەمینەیەك درووستبكەین كە‬ ‫نەتەوەكانی دیكەش قەناعەت بەم ریفراندۆمە‬ ‫بهێنن و پێكەوە ئەنجامی بدەین‪ ،‬ئەم دۆخەی‬ ‫ئێستا درووست بووە هەلێكی گەورەیە بۆ ئێمەی‬ ‫ك��ورد‪ ،‬ب��ەاڵم دەبێت ئەم هەلە بە ئیجابی بە‬ ‫الی خۆماندا بشكێنینەوە و بەشەڕ و چەكداری‬ ‫كۆتایی پێ نەهێنین‪ ،‬پێویستە بە عاقاڵنە و‬ ‫ژیرانە‌و بە گشتی وەك مەجلیسی سیاسی كورد‬ ‫تەنها قسە لەسەر ئەم بارودۆخە نەكەین؛ بەڵكو‬ ‫گشت پێكهاتەكان پێكەوە كۆبینەوە و بڕیار‬ ‫لەسەر ئەم ناوچانە بدەین؛ چونكە بچوكترین‬ ‫هەڵە بەگەورەترین زەرەر لەسەر نەتەوەكەمان‬ ‫دەكەوێتەوە‪ ،‬بە تایبەتی لەم كاتەدا ئێمە وەكو‬ ‫كورد لە رووی هێزەوە توانیومانە ناوچە دابڕاوەكان‬ ‫بپارێزین‪ ،‬بەاڵم لەرووی سیاسەت و فكرەوە هێشتا‬ ‫پێویستمانە زەمینەیەكی گەورەتر درووست بكەین‬ ‫بۆ ئەوەی كەركوك و ئەو ناوچە دابڕێنراوانەی‬ ‫هەرێم بگەرێنرێتەوە سەر كوردستان‪ ،‬پاشان‬ ‫باس لە دەوڵەت و كۆنفیدرالی بكەین؛ چونكە‬ ‫ئێمە لەم كاتەدا نە ژێرخانی ئابووریمان هەیە و‬ ‫نە ئیدارەیەكی بەهێزمان هەیە‌‪ ،‬بۆیە پێویستە‬ ‫ژێرخانێكی بەهێزی ئابووری و سیاسی و ئیداریمان‬ ‫هەبێت‪ ،‬پاشان باس لە دەوڵەت و كۆنفیدرالیزم و‬ ‫سەربەخۆیی بكەین‪.‬‬ ‫* ئایە لەم كاتەیە پێكهاتەكانی دیكەی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫شارەكە پشتگیری ئەم ریفراندۆمەی كورد‬ ‫دەكەن؟‬ ‫ـ تائێستاكە بە تەواوەتی یان بە ئاشكرایی و‬ ‫روونی رای خۆیان نەداوە كە ریفراندۆم نەكرێت‬ ‫لەم شارە‌؛ چونكە ئیستا قەناعەتێك درووست‬ ‫بووە لە پێكهاتەكانی دیكەی ئەم شارە بەتایبەتی‬ ‫توركمان و عەرەب كە ئێمە وەكو كورد هەموو كات‬ ‫هەوڵمانداوە هەستێك بۆ ئەوان درووست بكەین‬ ‫كە چەند ساڵە ئێمە لە ژێر ستەم و زوڵمداین‬ ‫هەتا ئیستاكەش كە جارێك بووجەمان لێ دەبرن‬ ‫و جارێك هێرش دەكەنە سەرمان و جارێك‬ ‫بە شتی بێ بنەما تۆمەتبارمان دەك��ەن‪ ،‬ئیمە‬ ‫وەكو كورد هەرگیز ستەم و زوڵم قبوڵ ناكەین‬ ‫لە بەرامبەرەكەمان‪ ،‬بۆیە ئەوانیش تا رادەیەك‬ ‫گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی كە ئیمەی كورد‬ ‫دایمە هەوڵ بۆ پێكەوە ژیان و ئاشتی دەدەین‬ ‫نەك دژایەتی و ستەمكردن‪.‬‬ ‫* بەبۆچوونی بەرێزتان كاتی ئەوە نەهاتووە‬ ‫كە ئیدی كورد لە‌بەغداد بكشێنەوە؟‬ ‫ـ نەخیر‪ .‬بە‌رای من پێم وانییە لەم كاتەدا كورد‬ ‫لە بەغداد بكشێتەوە‪ .‬ئیمە لە زۆر رووەوە كەم‬ ‫و كورتیمان هەیە‪ .‬لە ئیدارەكردنی واڵتمان كەم‬ ‫و كورتیمان هەیە‪ ،‬هەرێمی كوردستان كۆمەڵێ‬ ‫بنەمای تێدا ب��ەدی ناكرێت كە پێویستە بۆ‬ ‫بەرێوبردنی واڵت‪ .‬بۆ نموونە گەورەترین كێشەمان‬ ‫بۆ درووستبووە لەم كاتەدا لە روی سووتەمەنیەوە‪،‬‬ ‫لە روی بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم‬ ‫و ئابورییەوە‪ .‬دەكرێت ئێمە ژیرانە بیربكەینەوە‬ ‫‌و زەمینەیەكی گەورەتر درووستبكەین بۆ ئەوەی‬ ‫لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو بریارە بدەین‪ .‬وەكو‬ ‫وتیشم ئیمە هەموو كاروبیرمان بۆ ئەوەیە كە تەنها‬ ‫ناوچە دابڕێنراوەكان بگەرێنینەوە بۆ سەر هەرێم‬ ‫پاشان باس لە كشانەوەمان لە بەغداد و باسی‬ ‫جیابوونەوەمان بكەین‪.‬‬ ‫* س��ەرۆك��ی ه��ەرێ��م ب��اس ل��ە كشانەوە‬ ‫ئەندام پەرلەمانەكانی كورد لە بەغداد‬ ‫دەكات كەچی كەگەڵ بڕیارەكەی سەرۆكی‬ ‫هەرێم چەند وەزیرێكی ك��ورد تا ئیستا‬ ‫لە پۆستەكەنیان ماونەتەوە لە بەغداد‬ ‫و خەریكی ئیشی خۆیانن‪ ،‬ئەمە دوو‬ ‫فاقیەك نییە؟‬ ‫ـ راستە ئەمە ماوەیەكە باس لە كشانەوەی ئەندام‬ ‫پەرلەمانە كوردەكان لە بەغداد دەكرێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەتا ئێستا بریارێك دەرنەچووە كە ئیمە بەفەرمی‬ ‫لە بەغداد بكشێینەوە‌‪ ،‬جگە لەوەی ئەم روژانە‬ ‫قسە كراوە لەسەر ئەوەی ئەو وەزیرە كوردانەی‬ ‫لە بەغدادن بایكۆتی كۆبونەوەكان بكەن‪ ،‬وەزیرە‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪27‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫كوردەكانیش كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیان سازدا‬ ‫و رایانگەیاند لە بەغداد بایكۆتی كۆبونەوەكان‬ ‫دەكەن لەم كاتەدا هەتاكو دەگەنە چارەسەرێك‪.‬‬ ‫* لەئێستادا مەترسی گروپی تیرۆریستی‬ ‫داعش بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان زیاتر‬ ‫بووە‪ ،‬هۆكار چییە كە سەركردایەتی و دام‬ ‫و دەزگا فەرمیەكانی حكومەتی هەرێمی‬ ‫كوردستان هەڵویستیكی روون و ئاشكرا‬ ‫لەم بارەیەوە دەرنابڕن؟‬ ‫ـ ئێمە وەك یەكێتی نیشتیمانی كوردستان زۆر‬ ‫بەتوندی ئیدانەی هێرشەكانی داعشمان كردووە‬ ‫لەسەر كۆبانێ و ئەو ناوچانەی ك��وردی لێیە‪.‬‬ ‫ئێمە وەك كورد بەگشتی و بەتایبەتی ئەو ناوچە‬ ‫دابڕاوانە زۆر خۆشحاڵ بووین كاتی كە هێزەكانی‬ ‫(هەپەگە) و (یەپەگە) و (یەرەكە) ئامادەیی‬ ‫خۆیان دەربڕی بۆ ناردنی هێز بۆ پاراستنی سەر‬ ‫و ماڵی هاواڵتیان و پشتیوانی لە پێشمەرگە و‬ ‫رووبەرووبوونەوەیان لە گەڵ داعش‪ .‬ئەمە مایەی‬ ‫دڵخۆشیە كە كوردێك لەهەر جێگایەك بێت‬ ‫ئامادەیە بەرگری لە خاكەكەی بكات‪ .‬ئێمەش ئەو‬ ‫هەستەمان بو دروستبوو كە ئەركی سەرشانی‬ ‫هەموومانە پارێزگاری لەهەر بستێكی كوردستان‬ ‫بكەین ئەگەر لە باشور بێت یان باكور یان ڕۆژئاوا‬ ‫یان ڕۆژ هەالت‪ .‬ئیستاكەش لەم سنوورانە كە شەڕ‬ ‫و پەالمار هەیە لە الیەن داعشەوە بۆ سەر باشور‬ ‫و ڕۆژئاوا دیارە هەموو الیەكمان سەرقاڵی ئەو‬ ‫بارودۆخەین كە لە ناوچەكانی خۆمان دروستبووە‪،‬‬ ‫بەاڵم لەگەڵ ئەوەش بە بۆچونی من ئەتوانین‬ ‫باشتر دەستی هاوكاری بۆ یەتر راكێشین هاوكار‬ ‫و هەماهەنگیمان هەبێت و بیروڕا و تەجرۆبە و‬ ‫ئەزموونەكانی یەكتر قەبوڵ بكەین بۆ ئەوەی‬ ‫بتوانین گەورەترین زەربە لە دووژمنەكانمان بدەین‬ ‫و بە بچوكترین زەرە لەسەر خۆمان‪.‬‬ ‫* ئایا كاتی ئەوە نەهاتوە كورد كۆنگرەی‬ ‫خۆی ببەستێ؟‬

‫ـ بە دڵنیاییەوە باشترین و پیویسترین كاتە‬ ‫بۆ ئەوەی كۆنگرەی كورد ببسترێ‪ .‬لە ماوەی‬ ‫راب��ردوو تارادەیەك ئیش كرا بۆ كۆنگرەی‬ ‫كورد‪ ،‬بەاڵم شكستی هێنا و سەرینەگرت ئیتر‬ ‫بە هەر هۆكارێك بێت ئەوە مێژوو بۆ هەموو‬ ‫الیەك روونی دەكاتەوە كە نەبەستی كۆنگرە‬ ‫لە ئەستۆی كێ ب��ووە‪ .‬ئیستاكە كە ئێمە‬ ‫لەدۆخێكی هەستیارد و خراپداین لە هەرچوار‬ ‫پارچەی كوردستان‪ ،‬بویە زۆر گرنگە كە‬ ‫كۆنگرە نەتەوەی كورد ببسترێ‪ .‬الیەنی هەرە‬ ‫كەم ئەوە پێشان دەدات كە كورد یەكدەنگە‬ ‫لەمەسەلەكاندا‪.‬‬

‫پرۆفایل‪:‬‬

‫رێبوار تەها مستەفا ناسراو‬ ‫بە"رێبوار ئاسایش"‪ ،‬لە‬ ‫دایكبووی شاری كەركوكە‬ ‫و خوێندنی كۆلێژی‬ ‫پەروەردە بەشی زمانی‬ ‫ئینگلیزی تەواو كردووە و‬ ‫كۆلێژی سەربازیشی لە‬ ‫هەرێمی كوردستان تەواو‬ ‫كردوە‪ ،‬ماوەی"‪"11‬ساڵ‬ ‫چەكدار بووە لە دەزگای‬ ‫ئاسایشی كەركوك بەپلەی‬ ‫ئەفسەری و دوا پلەشی لە‬ ‫دەزگای ئاسایش بەرپرسی‬ ‫بەشی تیرۆر بووە لە‬ ‫دەزگای ئاسایشی شارەكە‬ ‫و لەم هەڵبژاردنەی دوایدا‬ ‫لەسەر پشكی یەكیتی‬ ‫نیشتیمانی كوردستان دەنگی‬ ‫زۆرینەی هێنا و دوای دكتۆر‬ ‫نەجمەدین لەسەر ئاستی‬ ‫كەركوك بوو بە ئەندام‬ ‫پەرڵەمانی ئێراق‬


‫وتار‬

‫‪28‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫نەسونە و نەشیعە‪ ،‬هێڵی سێیەم بۆ باشوور تاكە بژارە‬ ‫ن‪ /‬سەردار ستار‬ ‫ئاڵۆزی و رووداوەكانی سەرەتای مانگی حوزیران‬ ‫بەئینقالبی داعش لە هەرێمە سونە نشینەكان‬ ‫دەستیپێكرد‪ ،‬گۆڕانكاریەكی نوێ لە ناوچەكە‬ ‫هاتە گ��ۆڕێ‪ .‬ئەمەش وادەك��ا كە كورد خاوەن‬ ‫هێڵی سیاسی خۆی بێ و بەگوێرەی بەرژەوەندی‬ ‫و چارەسەری پرسی كورد بێ نەك بەگوێرەی‬ ‫بەرژەوەندی و سیاسەتی حیزبەكان‪.‬‬ ‫ئەگەر روونتر قسە بەكەین ئەویش بە روودانی‬ ‫ئالۆزیەكانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست لە ئێراق لە‬ ‫ساڵی "‪"٢٠٠٣‬ەوە ئیتر بەرەی شیعە و سونە هاتە‬ ‫گۆڕێ و ئەو پەیوەندی و سیاسەتەی كە سااڵنی‬ ‫هەشتا و ن��ۆوەت حیزبە سیاسیەكانی باشور‬ ‫لە گەڵ ئێران وەك پێشەنگی بەرەی شیعە لە‬ ‫هەرێمەكە‪ ،‬هەروەها لە گەڵ توركیا و سعودیە‬ ‫و قەتەر و ئ��وردەن و میسر وەك پێشەنگانی‬ ‫سونە هەیانبوو ئاشكراتر بوو‪ .‬هەمانكات ئەگەر‬ ‫تا دروستبوونی رووداوەكانی سوریا لە سێ ساڵی‬ ‫راب��ردوو ئەو دوو بەرەیە زۆر بەفرەوانی هەموو‬ ‫پایەكانی حیزبە سیاسیەكان نەگرتبێتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوەی دیارە ئەمڕۆ الیەنەكان بەئاشكرا هەركەسە‬ ‫و بەرەی خۆی دەپارێزێ و سیاسەتی هاوبەشیش‬ ‫پێكەوە بەڕێوە دەبن‪ ،‬بەتایبەت پارتی و یەكێتی‬ ‫لەو بارەیەوە زۆر بەڕوونی دیارن كە هەر یەكێكیان‬ ‫خۆی سپاردۆتە بەرەیەكەوە‪ .‬نمونەی سیاستەكانی‬ ‫پارتی لە گەڵ توركیا و نەوت فرۆشتنیان پێكەوە‪،‬‬ ‫چوونی بارزانی بۆ كۆبوونەوەكانی هێزە سونیە‬ ‫توندڕەوەكان چ لە توركیا و چ لە ئ��وردن و‬ ‫شوێنەكانی تر‪ .‬هەمانكات بڕیارنەدانی شەڕكردن‬ ‫دژی داعش‪ ،‬هەروەها لە پەرلەمان كۆتا وتاری‬ ‫بارزانی كاتێك ئەی گووت‪":‬ئێمە سنورمان لەگەڵ‬ ‫دەوڵەتێكی نوێ هەیە‪ ،‬جا ناوەكەی هەرچیەك‬ ‫بێ ئێمە كێشەمان نییە"‪ .‬ئەو وتەی گەورەترین‬ ‫پشتگیری بوو بۆ داعش‪ .‬هەرچەندە سەركردایەتی‬ ‫پارتی نكۆڵی لە هاوكاری داعش ئەكەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دەبێ ئاسایی وەریگرن‪ ،‬چونكە ئەوان هاو بەرەن‬ ‫و بەرژەوەندی هاوبەشی مەزهەبیان هەیە و لە‬ ‫كۆمەڵێك خاڵی سیاسی ستراتیژیدا هاوبەشن‪،‬‬ ‫بەهەمان شێوەی ئابڵۆقە و تەشهیر و بێ‬ ‫واتاكردن و نەناسینی كانتۆنەكان و حكومەتی‬ ‫خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیانەی رۆژئاوا كە ئەوا بۆ‬ ‫ماوەی نزیكەی دوو ساڵە بەشێوەیەكی مەدەنیانە‬ ‫كاروبارەكانی بەڕێوە دەبات‪ .‬بێگومان هەموومان‬ ‫دەزانین ئەو هەڵوێست و نزیكبوونانەی پارتی و‬ ‫حكومەتەكەی لە دەرەوەی سوود دان بە داعش و‬ ‫توركیا‪ ،‬بەقەد ملیمێك سودی بەكورد نەگەیاندوە‪،‬‬ ‫هەندێك لە پارتە دروستكراوەكانی پارتی لە سوریا‬ ‫واتێدەگەن كە پارتی لە خەمی ئەوان ئەو شەڕە‬ ‫ل��ەدژی كانتۆنە خۆبەڕێوەبەریەكانی رۆژئ��اوای‬

‫كوردستان دەكات!؟‪.‬‬ ‫هەندەی یەكێتیە ئەوانیش بێگومان خۆیان‬ ‫سپاردۆتە بەرەی شیعە و ئەوەش ناشارنەوە‪،‬‬ ‫بێگومان پێشیان ن��اش��اردرێ��ت��ەوە‪ ،‬ب���ەردەوام‬ ‫كۆبوونەوەكانی قاسم سلیمانیش لە سلێمانی‬ ‫قسەكانمان زیاتر پشتڕاست دەكاتەوە‪ .‬الیەنی‬ ‫مێژوویی ئەو پەیوەندیانە و چۆنیەتی دروستبوونیان‬ ‫و شێوازی دروستبوونیان باوەڕ دەكەم پێویست‬ ‫نەكات لێرە زۆری لەسەر بووەستین‪ ،‬هێندەی‬ ‫ئەوەی ئێمە وەكو كورد هێلی سیاسیمان چی‬ ‫بێ و چۆن خۆمان خاوەن هێڵی سیاسی خۆمان‬ ‫بین؟؟‪.‬‬ ‫لەسەرەتای سەدەی بیست و دوای ئەوەی جیهان‬ ‫دابەش بووە سەر دوو جەمسەر ئەوكات گەالنی‬ ‫ژێردەست و بەشخوراو لەجەمسەری سۆسیالیستی‬ ‫بەسەرۆكایەتی یەكێتی سۆڤیەت شوێنی خۆیان‬ ‫دەگ��رت‪ ،‬كەمبوون ئەو گەل و مییللەتانەی لە‬ ‫جەمسەری س��ەرم��ای��ەداری و ئیمپریالیزم بن‬ ‫بەسەرۆكایەتی ئەمریكا و هاوپەیمانانی‪ .‬تەنها‬ ‫میللەت و نەتەوە كە لەگەڵ ئەمریكا هاوپەیمان بوو‬ ‫جوولەكەكان بوون و هەر لە رێگای ئەمریكاشەوە‬ ‫بوونە خاوەن پێگە و دەوڵەتی خۆیان‪.‬‬ ‫وەك��و ك��ورد بێگومان ل��ەب��ەرەی سۆڤیەتبوو‪،‬‬ ‫هەرچەند لە سەردەمی كۆماری مهابادیش پشتی‬ ‫بەردابوو‪ ،‬بارزانیەكان و پارتی بەیارمەتی سۆڤیەت‬ ‫گەڕێنرانەوە و بەشداریان لە حكومەتی قاسم لە‬ ‫ساڵی "‪ "١٩٥٨‬پێكرا‪ ،‬هەمانكات مفاوەزاتی ساڵی‬ ‫"‪"١٩٧٠‬ی نێوان حكومەت و پارتی هەر لەسەر‬ ‫دەستی سۆڤیەت بوو‪ ،‬ئەگەرچی هەوڵیشیداوە‬ ‫لەگەڵ ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیشی پەیوەندیان‬ ‫هەبێ‪ ،‬هەتاكو سااڵنی كۆتایی هەشتاكان پەیوەندی‬ ‫لەگەڵ ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی زۆر بەشێوەیەكی‬ ‫شاراوە بەڕێوە دەچوون‪ ،‬بێگومان ئەمریكاش لە‬ ‫ساڵی "‪ "١٩٧٥‬پشتی بارزانی بەرداو رووبەڕووی‬ ‫شكستی ك��ردەوە‪ ،‬ئەمە وای ك��ردوە لەالیەنی‬ ‫جەماوەری و سیاسیشە ڕێگا پێدراو نەبێت‪.‬‬ ‫دوای كەوتنی سۆڤیەت و هەڵوەشانەوەی‪ ،‬جیهان‬ ‫بووە یەك جەمسەری بە سەرۆكایەتی ئەمریكا‪،‬‬ ‫بۆ ئەمەش ت��ەواوی پەیوەندیە جیهانیەكان لە‬ ‫خودی ئەمریكا كۆبوونەوە‪ ،‬ئەمریكا لە رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوین پەیوەندی زیاتری لەگەڵ دەوڵەت و هێزە‬ ‫سونیەكان هەبوو تاكو رووخاندنی رژێمی بەعس‪،‬‬ ‫ل��ەوەو ب��ەدوا پەیوەندی ئەمریكا لەگەڵ هێزە‬ ‫شیعەكانیش بەهێز دروست بوو‪ ،‬یان ئەگەر وابڵێین‬ ‫بەرژەوەندی ئەمریكا لە ئێراق لە رێگای شیعەوە‬ ‫بەڕێوە دەچوو راسترە‪ .‬تا ئەوكات واشیمانە دەكرا‬ ‫كە دەوڵەت و هێزە شیعەكانی وەك سوریا و ئێران‬ ‫ئیدی دەبنە ئامانجی لێدانی ئەمریكا‪ ،‬واتا هێزە‬ ‫سونیەكان بەهاریان دەسپێدەكا‪ ،‬بەتایبەتیش‬ ‫دوای هاتنە سەركاری پارتی دادوگەشەپێدان لە‬

‫توركیا بەسەرۆكایەتی ئەردۆغان‪ .‬لەماوەی ئەو دە‬ ‫ساڵەی هەبوونی راستەوخۆی ئەمریكا لە ئێراق‬ ‫و رووب��ەڕووب��وون��ەوەی لەگەڵ سونەی رادیكاڵ‬ ‫و شەڕكردنی بەناوی تیرۆر‪ ،‬ب��ەاڵم هەبوونی‬ ‫پەیوەندیەكی توند لەگەڵ دەوڵەتە سونیەكان‬ ‫بەردەوام بوو‪ .‬لەگەڵ هەڵكردنی بای ناڕەزایەكان‬ ‫لە تونس و باڵوبوونەوەی لە باكوری ئەفریقا‬ ‫و رۆژهەاڵتی ناوین جارێكیتر هاوسەنگیەكان‬ ‫ئاڵوگۆڕیان بەسەرداهاتەوە‪ ،‬بەتایبەت كاتێك‬ ‫بارودۆخەكە سوریاشی گرتەوە‪ .‬چڕبوونەوەی‬ ‫رووداوەكان لە سوریا و پێداگری لەسەر مانەوەی لە‬ ‫دەسەاڵتی رژێمی ئەسەد بە هاوكاری راستەوخۆی‬ ‫ئێران و ئێراقی شیعە و حزبۆللە‪ ،‬جیهانیشی‬ ‫دووبارە بەسەر دوو بەرە دابەشكردەوە‪ ،‬رووسیا‬ ‫و چین لەالیەك و ئەمریكا و فەرەنسا و هێزە‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنە سوریا سونیەكانیش لەالیەكتر‬ ‫بەپشتیوانی راستەوخۆی توركیا و قەتەر و‬ ‫سعودیا‪ .‬بەردەوام بوونی ئەسەد لەدەسەاڵت بە‬ ‫واتایەكیتر سەركەوتنی ئێرانی نیشاندا لە سوریا‬ ‫و پاشكشێی بە هێزە سونیەكانكرد بەتایبەت‬ ‫ئیخوانەكانی لە هێزێكی بێ چەكی میانڕەوی‬ ‫جەماوەری‪ ،‬كردە هێزێكی چەكداری توندڕەوی‬ ‫تیرۆریست ‪ ،‬سەرەتا لە بەرەی نۆسرا كۆبوونەوە‬ ‫دواتریش لە داعشدا فۆڕمێكی نوێیان پێدان‪.‬‬ ‫ئەمریكا و هاوپەیمانانی گوایە دەیانەوێ لە رێگای‬ ‫داعشەوە هاوسەنگی ئەسەد و شیعە رابگرن بۆ‬ ‫ئەمەشە تا ئێستا هەڵوێستێكی توند و رادیكاڵیان‬ ‫لەبەرامبەر دانەناوە‪ ،‬تا ئەوكاتەی وەكو ئەلقاعدە‬ ‫ئەگەر نەبێتە مەترسی بۆسەر ب��ەرژەوەن��دی‬ ‫ئاسایشی ئەمریكا‪ ،‬ئ��ەوا گومان ناكرێ هیچ‬ ‫هەڵوێستێكی جێگای باسیان لەبەرامبەر دابنێ‪،‬‬ ‫چونكە ئەو رەوشەی هەیە بە دڵی ئەمریكایە‪،‬‬ ‫ئەویش تێكبەربوونی گەالنی هەرێمەكەیە بەناوی‬ ‫مەزهەبی‪.‬‬ ‫وەكو كورد‪:‬‬ ‫لەناو گێژاوی رۆژهەاڵتی ناوین كورد تا ئاستێك‬ ‫سیاسەتێكی باشی ب��ەڕێ��وە ب���ردوە‪ ،‬نەبۆتە‬ ‫مەقاشی دەستی ئەو هێزانە و لەو شەڕەش‬ ‫هەندێك بەدوور بووە‪ ،‬ئەوەی زۆر هەوڵی داوە‬ ‫كورد بكاتە پارچەیەك لە رووداوەكانی سوریا و‬ ‫بیخاتە ناو گێژاوەكە پارتی دیموكراتی كوردستان‬ ‫و الیەنەكانی دەوروبەری بوون‪ ،‬بەبیانوی با شەڕی‬ ‫رژێمی ئەسەد بكرێت لە رۆژئ��اوای كوردستان‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم ب��اوەڕ دەك��ەم سیاسەتەكانی پەكەكە و‬ ‫یەكێتی هەندێك هاوسەنگیەكەیان راگرت‪ .‬پارتی‬ ‫لەژێر فشاری بەرەی سونە دایە‪ ،‬ستراتیژی بەرەی‬ ‫سونەش شەڕ و رووخانی رژێمی ئەسەد بوو‪،‬‬ ‫بەاڵم هیچ پرۆژە و ماف دیاریكردنێكیان بۆ كورد‬ ‫نییە‪ ،‬بێگومان سەبارەت بە كورد‪ ،‬تا ئێستا هیچ‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫جیاوازیەك لەنێوان رژێمی ئەسەد و ئۆپۆزیسیۆنی‬ ‫سوریا بەناوی ئیتیالفەوە نییە‪.‬‬ ‫هێڵی سێیەم چییە؟؟‪...‬‬ ‫ئێمە محكوم نیین بەهێڵی شیعە و سونە‪،‬‬ ‫هەمانكات ناچار نین بەگوێرە بەرژەوەندیەكانی‬ ‫ئەمریكا و رووس��ی��ا و هێز و الیەنەكانی تر‬ ‫هەڵسوڕین‪ ،‬هەمانكات پێویست ناكات بۆ كەس‬ ‫شەڕی ئەویتر بكەین‪ ،‬واتا ئەگەر هێزێك یان‬ ‫دەوڵەتێك نێتە سەرمان پێویست ناكات ئێمە‬ ‫بچینە سەری‪ ،‬سەربەخۆیی لە سیاسەت پێویست‬ ‫دەك��ات سەربەخۆ بیت لە فكر و فەلسەفە و‬ ‫قوڵبوونەوەی‪ ،‬ئەوەی وادەكا كە پێویست بكات‬ ‫هێڵی تایبەت بەخۆت لە سیاسەتی نەتەوەیی و‬ ‫نیشتیمانی دیاری بكەی ئەویش لەناو گێژاوی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوین مەرجە كە كورد نەبێتە قوربانی؛‬ ‫چونكە ئەوە ئاشكرایە كە ه��ەردوو بەرەكە چ‬ ‫سونی و چ شیعی نوێنەری بەرەی پێشكەوتن‬ ‫ناكەن‪ ،‬ئەگەر بەشێوازێكیتر بڵێم هەردوو بەرەكە‬ ‫دوو بەرەی كۆنەپەرست و ناوەندگەرا و تەسكبین‬ ‫و مافی سروشتی گەلی كورد ناناسن و رێگرن‬ ‫لەبەردەم مافە نەتەوەیەكانی نەتەوەیی كورد‪.‬‬ ‫لە سوریا دەبینین دەسەاڵتی ئەسەد كە لەسەرە‬ ‫مەرگدایە‪ ،‬بەاڵم دان بە ئازادی و خۆبەڕێوەبردنی‬ ‫رۆژئاوا نانێت‪ ،‬هەمانكات توركیا و نزیكبوونەكانی‬ ‫چەند نەرێنین‪ ،‬سەرەڕای ئەو هەموو فیداكاری‬ ‫و هەنگاوانەی بۆ ئاشتی و چارەسەری لەالیەن‬ ‫كوردەوە نراوە‪ .‬نزیكبوونی ئێران و دوژمنایەتی‬ ‫و چەقبەستكردنی پرسی كورد و بەدەنگەوە‬ ‫نەهاتنی بۆ چارەسەركردنی‪ .‬بێگومان ئەوەی لە‬ ‫بەغداش ئەگوزەرێ سەبارەت بە پرسی كورد‪،‬‬ ‫هەمان ئ��ەو ئەقڵیەتە شیعەیە ناوەندگەرا و‬ ‫نادیموكراتیەیە كە دەیەوێت هەموو دەسەاڵتەكان‬ ‫ناوەندی بكرێن و ترسی لە دیموكراسی و پێكەوە‬ ‫ژیانی دیموكراتیانە هەیە‪ ،‬هەموو جموجۆڵێك بە‬ ‫پیالنگێڕی دادەنێت بۆ سەرخۆی‪ ،‬بۆیە ژیانكردن‬ ‫لەگەڵی بۆتە سەخت‪.‬‬ ‫كاتێك بیر لە هێڵی سێیەم دەكەینەوە بێگومان‬ ‫بە بێ فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ نابێ؛ چونكە‬ ‫بیركردنەوەیەكی سەربەخۆ و دیموكرات و‬ ‫سەردەمیانەی پێشكەشی مرۆڤایەتی و گەلی‬ ‫كوردی كردوە‪ ،‬واتا ئەو سیاسەتەی كە زادەی‬ ‫ئەو فەلسەفەیەیە‪ .‬بێگومان بیرۆكەیەكی رۆژانەیی‬ ‫نیە؛ بەڵكو ستراتیژی و چارەنوسسازە و دەتوانێ‬ ‫رێچكەی سیاسەتی سەربەخۆی كوردی دیاری‬ ‫بكات‪ .‬وات��ا دەتوانێ سیاسەت لەگەڵ هەموو‬ ‫دەوڵ���ەت و هێزێك بكەی‪ ،‬ب��ەاڵم بە رێباز و‬ ‫ئەجندایەك كە كورد نەكاتە خزمەت هیچ هێز و‬ ‫الیەنێكیتر‪.‬‬ ‫سیاسەتی كوردی لە رۆژئ��اوای كوردستان ئەو‬ ‫راستیەیی خوێندەوە‪ ،‬بۆیەش سیاسەت و هێڵێكی‬ ‫سەربەخۆی بەڕێوەبرد بەناوی هێڵی سێیەم‪.‬‬ ‫ئەزمونی هێڵی سێیەم لە رۆژئ��اوای كوردستان‬ ‫بەسەرۆكایەتی پەیەدە لە بەرامبەر هێڵی سونەی‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫پارتی و الیەنەكانی‪ ،‬توانی كۆمەڵێك دەسكەوت‬ ‫بۆ گەلی كورد بەدەستبێنێ و دەسكەوتەكانیش‬ ‫بپارێزێ‪ ،‬تا ئێستاش پارتی ب��اوەڕی بەهێڵی‬ ‫سێیەم نیە‪ ،‬بۆ ئەمەشە لەژێر ناوی یەكریزی هێزە‬ ‫كوردستانیەكان لە رۆژئ��اوا بەهەموو شێوەیەك‬ ‫ش��ەڕی ش��ۆڕش و دەسكەوتەكانی رۆژئ���اوای‬ ‫كوردستان دەك��ات‪ ،‬كۆنگرەی نەتەوەیشی پێ‬ ‫هەزەم ناكرێ‪.‬‬ ‫بێگومان لە باكوری كوردستانیش بەئیرادەیەكی‬ ‫گ��ەورە واك��را كە دەوڵ���ەت و رژێمی ئەكەپە‬ ‫بگێندرێتە ئاستی ئەوەی كە پرسەكە لە قۆناخی‬ ‫دیالۆگەوە بەرەو دانوستان بچێ و چاوەڕێ ئەكرێ‬ ‫سەرەتایەكی باشی دانوستان دەسپێبكات‪،‬‬ ‫بێگومان سیاسەتی كوردی لە باكور ستراتیژە‬ ‫سیاسیەكەی روون و ئاشكرایە‪.‬‬ ‫ئەوەی تا ئێستا جێی گومانە و سیاسەتەكەی‬ ‫لەناو ئالۆزیدا بەڕێوە دەچێت ئەویش باشوری‬ ‫كوردستانە‪ ،‬ئەوەش بۆتە هۆكار كە ڕای گشتی‬ ‫و شەقامی كوردی باڵوی و دوو بەرەیی پێوە‬ ‫دی���ارە‪ ،‬لەگەڵ ئ���ەوەی مەترسیەكان لەسەر‬ ‫باشوری كوردستان چڕ دەبنەوە و دیارنییە‬ ‫سەرئەنجام بەچی دەگات؛ چونكە لەالیەك بەرەی‬ ‫سونی دەیانەوێت لە رێگای پارتیەوە پرسی‬ ‫دەوڵەتی كوردی دەخەنە بەردەم بارزانیەوە و‬ ‫یەكەم دەوڵەتیش ئیسرائیلە پشتگیری دەكات‪،‬‬ ‫ئەگەر دەوڵەتیش نەبێ لەوانەیە ئیمارەتێك بۆ‬ ‫بارزانی دروستبكەن‪ ،‬بێگومان توركیا و داعش‬ ‫و ئەوانیتریش دوژمنایەتی ن��اك��ەن!!‪ .‬الیەنی‬ ‫شیعیش لەرێگای ئێرانەوە نایانەوێت پارچەبوونی‬ ‫ئێراق دروستبێ و ئێراق ببێتە سێ پارچە و‬ ‫كوردستانێكی سونی درواسێكی لە دەرەوەی‬ ‫ئیرادەی ئێران بۆ ئێران دروستبێ‪ ،‬هەمانكات‬ ‫ترسی لەناوچوونی رژێمی ئەسەد و رژێمی‬ ‫مالكیشی لێ دەكەوێتەوە‪ .‬الیەنی كوردی لە باشور‬ ‫وەك ژێرخان بۆ دەوڵەت و سەربەخۆی ئامادە‬ ‫نیە؛ چونكە تا ئێستا ناتوانێ تەماتەش بەرهەم‬ ‫بێنێ‪ ،‬نەوتەكەشی هەزار و یەك كێشەی لەسەرە و‬ ‫بارودۆخی بەنزین و بازاڕ لەدوای هاتنی داعش زۆر‬ ‫بەباشی دیارە چەندە خراپە‪ ،‬سەرخانیش كە بنەما‬ ‫فكری و فەلسەفیەكەی خۆی سپاردۆتە دەرەوە‪،‬‬ ‫تا ئێستا وا دەزانرێ پرسەكە بڕیاری پەرلەمان و‬ ‫ریفراندۆمی ناو خەڵكی كوردستانە كە بێگومان‬ ‫هیچ كەسێك لە كوردستان الری لە سەربەخۆیی‬ ‫خۆی و واڵتەكەی نییە‪ ،‬هەمانكات كورد ئەوە سەد‬ ‫ساڵە هاواری ئازادی و سەربەخۆیی خۆی دەكات‪،‬‬ ‫بەمانایەكیتر كورد كێشەی بڕیاری نییە؛ بەڵكو‬ ‫كێشە خۆ ئامادەكردنە لە هەردوو الیەن ژێرخان‬ ‫و سەرخانەكەی‪ ،‬هەمانكات خۆی نەخاتە نێوان‬ ‫بەرداشی سونە و شیعەوە؛ چونكە چ كاتێك ئەو‬ ‫دوو الیەنە گەیشتنە ئامانجەكانیان پشت ئەكەنە‬ ‫كورد و تەنها ماڵوێرانیەكە بۆ كورد ئەمێنێتەوە‪،‬‬ ‫لە ئێستا كورد بەگشتی لە باشوریش وەك باكور‬ ‫و رۆژئاوا لەهێڵی سێیەم سیاسەت بەڕێوە ببات‬ ‫و بەرژەوەندی گەلی كوردستان ببێتە بنەمای‬ ‫سەرەكی سیاسەتی ئەمڕۆكەی‪ ،‬بەدڵنیایەوە‬ ‫دەتوانرێ زۆر ماف و دەسكەوتی تر بەدەست‬ ‫بخرێن‪.‬‬

‫‪29‬‬

‫وتار‬

‫پارتی باوەڕی بەهێڵی سێیەم‬ ‫نیە‪ ،‬بۆ ئەمەشە لەژێر ناوی‬ ‫یەكریزی هێزە كوردستانیەكان‬ ‫لە رۆژئاوا بەهەموو‬ ‫شێوەیەك شەڕی شۆڕش‬ ‫و دەسكەوتەكانی رۆژئاوای‬ ‫كوردستان دەكات‪ ،‬كۆنگرەی‬ ‫نەتەوەیشی پێ هەزەم ناكرێ‬ ‫………‪.‬‬ ‫سیاسەتی كوردی لە رۆژئاوای‬ ‫كوردستان ئەو راستیەیی‬ ‫خوێندەوە‪ ،‬بۆیەش سیاسەت و‬ ‫هێڵێكی سەربەخۆی بەڕێوەبرد‬ ‫بەناوی هێڵی سێیەم‪ .‬ئەزمونی‬ ‫هێڵی سێیەم لە رۆژئاوای‬ ‫كوردستان بەسەرۆكایەتی‬ ‫پەیەدە لە بەرامبەر هێڵی‬ ‫سونەی پارتی و الیەنەكانی‪،‬‬ ‫توانی كۆمەڵێك دەسكەوت‬ ‫بۆ گەلی كورد بەدەستبێنێ و‬ ‫دەسكەوتەكانیش بپارێزێ‬ ‫………‪.‬‬ ‫كاتێك بیر لە هێڵی سێیەم‬ ‫دەكەینەوە بێگومان بە بێ‬ ‫فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ نابێ؛‬ ‫چونكە بیركردنەوەیەكی‬ ‫سەربەخۆ و دیموكرات و‬ ‫سەردەمیانەی پێشكەشی‬ ‫مرۆڤایەتی و گەلی كوردی‬ ‫كردوە‪ ،‬واتا ئەو سیاسەتەی‬ ‫كە زادەی ئەو فەلسەفەیەیە‪.‬‬ ‫بێگومان بیرۆكەیەكی رۆژانەیی‬ ‫نیە؛ بەڵكو ستراتیژی و‬ ‫چارەنوسسازە و دەتوانێ‬ ‫رێچكەی سیاسەتی‬ ‫سەربەخۆی كوردی دیاری‬ ‫بكات‬


‫چاوپێكەوتن ‪30‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫لوقمانی حاجی كەریم؛‬

‫بارزانی و پارتەكەی بەشێكن لەڕێككەوتنە نهێنیەكانی تایبەت بە داعش‬ ‫داعش‪ ،‬نەخشەیەكی نێودەوڵەتی و ئیقلیمیە‪ ،‬بۆ لێدانی دەسەاڵتە خۆجێیەكەی رۆژئاوا و كۆنكردنی ئێرانە‬ ‫ن���وس���ەرو رۆژن���ام���ەن���وس و چ��االك��وان��ی‬ ‫كۆمەڵگەی مەدەنی لە واڵت��ی بەریتانیا‬ ‫"لوقمانی ح��اج��ی ك��ەری��م" ل��ەم��ەر ئەم‬ ‫دۆخەی ئێراقی گرتۆتەوە و هێرشی گروپە‬ ‫چەتەكان بۆ سەر باشوری كوردستان و‬ ‫ئێراق و پرچەك بونیان لەم كاتەدا لە‬ ‫دژی رۆژئاوا كوردستان بەتایبەت"كوبانێ"‬ ‫بەرونی لە رێپۆرتاژێكی تایبەت بە گۆڤاری‬ ‫"رۆژی واڵت" تیشكدەخاتە سەرجەم ئەو‬ ‫پالنانەی كە دروستكەری ئەم دۆخەن" ناو‬ ‫براو پەردە لە سەر پارتێكی دەسەاڵتداری‬ ‫باشوری كوردستان الدەدات كە بەرونی‬ ‫چ��ۆن بەشێكن لەسەر ئ��ەم هێرشانەی‬ ‫دوایی ئێراق و رۆژئاوای كوردستان"‪.‬‬

‫ئا‪ /‬بەهرۆز حسین‬ ‫* ئ���ێ���راق پ���ارچ���ە پ���ارچ���ە ب��ك��رێ��ت چ‬ ‫بەرژەوەندییەكی بۆ گەلی كورد تێدایە؟‬ ‫ـ ئ���ێ���راق‪ ،‬واڵت��ێ��ك��ی س��ن��وور ب��ۆك��ێ��ش��راوی‬ ‫نێونەتەوەییە‪ .‬لە سێ هەرێمی (موسڵ‪ ،‬بەغداد‪،‬‬ ‫بەسرا) پێكهێنرا‪ .‬ئەم پێكهێنانە‪ ،‬لە چوارچێوەی‬ ‫دەوڵ��ەت��ێ��ك��دا‪ ،‬ل��ەس��ەر بنەمای دابەشبوونی‬ ‫(سایكس بیكۆ) بۆ دابەشكردنی سامانی زەویی‬ ‫ژێر دەسەاڵتی عوسمانییەكان‪ ،‬لەنێوان براوەكانی‬ ‫جەنگی جیهانیی یەكەمدا‪ ،‬بووە بنیادی جارێكیتر‬ ‫داڕشتنەوەی ئەو ناوچانە و ئێراقیش یەكێك‬ ‫بوو لەو دەوڵەتانە والیەتی موسڵی كوردستانی‬ ‫بەركەوت‪.‬‬ ‫ئێراق‪ ،‬لەدوور و نزیك‪ ،‬هیچ سودێكی بۆ كورد‬ ‫نییە‪ .‬باسكردنی پ��ارچ��ە پارچەكردنیشی‪،‬‬ ‫لەڕووی حەقیقەتی مێژووییەوە هەڵەیە؛ بەڵكو‬ ‫پێویستە بوترێت ڕاستكردنەوەی سنووری پێهاتە‬ ‫جیاوازەكانی ی��ان هەڵوەشانەوەی سنووری‬ ‫دەوڵەتی ئێراق‪.‬‬ ‫ئەم هەڵوەشانەوەیە‪ ،‬نەك هەر ب��ەرژەوەن��دی‬ ‫ی��ان س��وودی بۆ گەلی ك��ورد تێدایە؛ بەڵكو‬ ‫ئەمە پرەنسیپ و ئەركی كوردە كە ئەم واڵتە‬ ‫بڕوخێنێت‪ .‬دەبوو ئەم ڕوخاندنی ئێراقە ترسی‬ ‫تێداگوزەر نەكردایە و ببووایەتە بنچینەیەكی‬ ‫ڕاست بۆ ژیانی هاوسێیەتییەكی بێ ئاژاوە‪ .‬بەو‬ ‫مانایەی دەبوو‪ ،‬كورد باسی لە هاوسێیەكی خراپ‬ ‫یان چاك بكردایە نەك باڵەخانەی ئێراقێك كە‬ ‫كوردی تێدا توێنراوەتەوە‪ .‬باڵەخانەیەك بێجگە لە‬ ‫نەهامەتی چیی دیكەی بۆ كورد نەهێناوە‪ .‬بۆیە لە‬

‫هەڵوەشاندنەوەی ئەو سنوورە قێزەونەدا كە كورد‬ ‫ڕوبارێك خوێنی تێداڕشت و هێشتاش‪ ،‬هەزاران‬ ‫الشەی بەخۆڵ بووی لە بیابانەكاانی ئێراقدا بەبێ‬ ‫خاوەنداریلێكردنیان ماوەتەوە‪ .‬دەبێتە هۆی لە‬ ‫دایكبوونی یەكەم دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی‬ ‫و لێوانلێو دەبێت لە بەیەكەوەژیانی ئاشتیانەی‬ ‫پڕ خێر و خۆشی و دەشبێتە بنكەیەك بۆ‬ ‫كۆكردنەوەی هێزی كورد و پێشخستنی فەرهەنگ‬ ‫و شوناسی نەتەوەیی لە جیهاندا و لە نەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكانیش‪ ،‬ئەندامی دەبێت و خاوەن ڕا و‬ ‫دیدە سەربەخۆكانی خۆی دەبێت‪.‬‬ ‫* داع����ش" ف��ری��ادرەس��ە ب��ۆ ك���ورد ی��ان‬ ‫شێرپەنجەیە؟‬ ‫ـ داعش‪ ،‬پرۆسە یان نەخشەیەكی نێودەوڵەتی و‬ ‫ئیقلیمییە‪ .‬پێكهێنانی بۆ دوو مەبەستی سەرەكی‬ ‫ب��ووە‪ .‬یەكەمیان‪ ،‬بۆ لێدان و لەناوبردنی ئەو‬ ‫دەسەاڵتە خۆجێیەیە كە لەڕۆژئاوای كوردستان‬ ‫لە دایكبووە‪ .‬دووەمیشیان‪ ،‬بۆ كون كردنە ئێرانە‬ ‫لەڕێگەی گروپە جیهادییەكانی ئەهوازەوە‪.‬‬ ‫ئەم پرۆسەیە‪ ،‬نەك هەر فریادڕەس نییە؛ بەڵكو‪،‬‬ ‫زۆر بەئاسانی لەیەكەم هەنگاویاندا بۆ ئێراق‪،‬‬ ‫شاری( موسڵ) ناوەندی بەڕێوەبردنی (شارەزوور)‬ ‫ی لە سنووری كوردستان دابڕی و بۆ تاهەتایە‬ ‫لەسەر نەخشەی كوردستانی بوونی سڕییەوە‪.‬‬ ‫نەك هەر ئەمە؛ بەڵكو حەویجە و هەندێك ناوچەی‬ ‫تریشی بەخۆیەوە ڕاماڵی و لە كوردستانیبوونی‬ ‫كردەوە‪ .‬بێجگە لەمانەش نەتەوەی عەرەبی بردەوە‬ ‫بۆ زیاتر لە یەك هەزار ساڵ لەومبەر و لە هەموو‬ ‫ڕەوشتە سەردەمییەكانی ڕوتکردەوە‪ .‬بەمەش‬ ‫دەروازەكانی سنووری كوردستانی لەئێراقدا كرد‬ ‫بە ئاگر و بەرهەڵدای جەستە لەرزۆكەكەی كردووە‬ ‫كە ئێستا نا ساتێكیتر ئەو فەرهەنگە بەهۆی‬ ‫مسوڵمان بوونی كوردەوە‪ ،‬ژمارەیەكی بەرچاو بۆ‬ ‫خۆی ڕادەكێشێت و سۆزە ئاینییەكەیان دەبێتە‬ ‫شێرپەنجە بۆ كورد و پرۆسەكەی‪.‬‬ ‫داعش‪ ،‬بۆ عەرەب گرنگە‪ .‬هەرچۆن خەالفەتیان‬ ‫ڕاگەیاند بەمەش دەیانەوێت كچێنیی خۆیان‬ ‫ب��ك��ڕن��ەوە‪ .‬كچێنییەك ل��ەس��ەردەم��ی ڕوخانی‬ ‫عەباسییەكانەوە لێیان زەوتكراوە‪ .‬ئەوان وەك‬ ‫نەتەوە لە ئیسالم سودگەلێكی زۆریان پێگەیشتووە‪.‬‬ ‫بەهۆیەوە لەهەرە سەرزەوییە دەوڵەمەندەكانی‬ ‫خۆرهەاڵتی ناوەڕاست و ئەفریقایان دەستكەوتووە‪.‬‬ ‫وێڕای ئەمەش ئیسالم فەرهەنگی خۆیانە و هەموو‬ ‫شتێك دەكەن لەپێناوی بەزیندوومانەوەیدا‪.‬‬

‫* هەڵوێستی بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم‬ ‫بەرامبەر بە داعش چۆن دەبینی؟‬ ‫ـ مەسعود بارزانی‪ ،‬شەریكە بەشی نەخشەی هاتنی‬ ‫داعشە و لە داڕشتنی نەخشەكەدا بانگهێشت‬ ‫كراوە و الیەنێكی ئەو پرۆسەیەیە و تەنانەت‪،‬‬ ‫جێبەجێكاری نیواونیوی دروێنەی دووابەرهەمی‬ ‫دانە چێندراوەیەكە و خۆشیان كەم تاكورتێك‬ ‫لە پەیوەندییەكانیان بەتوركیا و ئیسرائیل و‬ ‫داعشەوە دانیان پێدا ناوە و نەیانشاردۆتەوە‪.‬‬ ‫بۆیە هەڵوێستی ئەو بەستراوەتەوە بەوەی كە‬ ‫الیەنە بااڵكانی نەخشەكە پێی دەڵێن دەبێت‬ ‫چی بكات و چی نەكات‪ .‬لەمەوە پێویستە كورد‪،‬‬ ‫بەئاگاییەوە لە نەخشەكە بڕوانێت و تێگەیشتن‬ ‫و دۆزینەوەی سەرەداوەكانیش هەڵوێستەكانی‬ ‫بارزانی ئاشكرا دەكات‪ .‬بۆیە‪ ،‬نایەوێت لەزاری‬ ‫خۆیەوە هیچ بزانرێت؛ بەڵكو لە جوڵەی خاوەن‬ ‫داوەكانەوە ئەویش ئاشكرا دەبێت‪ .‬باوەڕی منیش‬ ‫لەسەر پرسەكە‪ ،‬بەجودا لە خەڵكی تر‪ ،‬ئەوەیە كە‬ ‫مەسعود بارزانی و پارتەكەی هەرچییەك‪( ،‬ئەوان)‬ ‫پێی بڵێین ئەوا بەبێ سێ و دوو جێبەجێی دەكات‪.‬‬ ‫* ب��ۆچ��ی ه��ەڕەش��ەك��ان زی��ات��ر ل��ە س��ەر‬ ‫كەركوك چڕدەبنەوە لەوەی كە لە موسڵدا‬ ‫دەبینرێت؟‬ ‫ـ لە دی��دی ع��ەرەب و توركیا و ئیسرائیل و‬ ‫ئەمریكا و مەسعود بارزانییەوە‪ ،‬كەركوك لە‬ ‫كوبانێ جیانەكراوەتەوە‪ .‬ئ��ەو چڕبوونەوەیە‬ ‫دەربارەی كەركوك‪ ،‬پەیوەندیی بە شاردنەوەی‬ ‫نەخشەكەوەیە‪ .‬ئەمە ئەو یارییەیە كە لەودیو‬ ‫فەرهەنگی ئێمەوە و لە ژوورە تاریكەكاندا‬ ‫داشەكانی بۆ دەجوڵێندرێت‪.‬‬ ‫هێنانی كەركوك بۆ ناو قەیرانەكان و هەر چوونی‬ ‫یەكەم جاری بارزانی دوای پرۆسەی ڕزگاركردنی‬ ‫ك��ەرك��وك بۆ ئ��ەو ش��ارە و گوتە بچوكەكەی‬ ‫پێشكەشی كرد‪ ،‬هەڵگیرسانی ئەو ئاگرە بوو كە‬ ‫تەكلیف كرابوو جێبەجێی بكات‪.‬‬ ‫جیهان‪ ،‬كەركوك تەنها بەنەوت دەزانن و پێشتر‬ ‫مەڵبەندێكی ستراتیژیی حكومەتی ناوەند و‬ ‫بەناسینەوەی ڕووی نەتەوەیی عەرەبیان زانیوە‬ ‫و كۆمەڵێك نەتەوەی جیاوازی تێدا دەژی كە‬ ‫لەچاوی هەندێكیانەوە لەدەستدانی كەركوك‪،‬‬ ‫هەتككردنیەتی و پێی وایە خاكێك كە داگیركرا‪،‬‬ ‫نابێت بگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەكەی‪ .‬ئەوان‪،‬‬ ‫كەركوكیان پێ مەبەستە نەك كورد و بەیەكەوە‬ ‫ژی��ان؛ چونكە ئ��ەوان‪ ،‬كەركوك بەو غەنیمەتە‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪ 31‬چاوپێكەوتن‬

‫داعش پرۆسەیەكە و‬ ‫پێش هەرشتێك لەدژی‬ ‫خۆبەڕێوەبردنی ڕۆژئاوا‬ ‫دامەزراوە و لە تەواوی‬ ‫جیهانەوە سوتەمەنیی‬ ‫بۆ دەهێندرێت تاكو‬ ‫ڕەوڕەوەكەی بەردەوام بێت‬ ‫لە جوڵە ترسناكەكانی‪.‬‬ ‫ئەوەتا هەموومان دەبینین‬ ‫كە هەموو ئەو چەك و‬ ‫پێداویستییانەی لە ئێراق‬ ‫دەستیان كەوتووە بۆ‬ ‫هێرشكردنە سەر كۆبانێ‬ ‫بەكاری دەهێنن‬ ‫مێژووییە دادەنێت كە لەڕووتكردنەوەی كوردا‬ ‫بەدەستیان هێناوە‪ .‬بۆیە داماڵینیان لەو غەنیمەتە‪،‬‬ ‫وەك عەلی وەردی دەڵێت‪ ،‬قسەكردنە دەبارەی‬ ‫حەرامكراوێك كە دەتوانرێت بەهەر پێناسەیەكیتر‬ ‫ب��اس بكرێت و وەك (عەیبە)ی پیاوەتی و‬ ‫شەهامەتیی فەرهەنگی ع��ەرەب بشاردرێتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم ناوەكەی بەكوردستانیبوون نەهێندرێت‪.‬‬ ‫بارزانی بە گوتەكانی ویستی چاوەكان بخاتەوە‬ ‫سەر كەركوك و قەیرانەكان لەوێدا كۆبكاتەوە و‬ ‫پرسی نەوت و نەخشەی داگیركردنەوەی ڕۆژئاوای‬ ‫كوردستان و كونكردنە ئێران بشارێتەوە‪ .‬تەنانەت‬ ‫بارزانی ویستی وەك دەستكەوتێك بۆ خۆی نیشان‬ ‫بدات و لەهەیبەتی ئەو جەنگە فراوانەی هێزەكانی‬ ‫یەكێتی و ڕزگاركردنی كەركوك بەدەستی ئەوان‬ ‫بسڕێتەوە و لەپاڵ ئەوەشدا لەدەستدانی موسڵ‬ ‫وون بكات كە ئ��ەوپ��ەڕی تێكشكانی ئ��ەوە و‬ ‫هێزەكانیشی تاكە یەك بستیان ڕزگار نەكرد و‬ ‫خۆیان لەهەموو جموجوڵەكان الدا‪.‬‬ ‫* راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی لەم دۆخەی‬ ‫ئێستا چ بەرژەوەندیەكی تێدایە بۆ كورد؟‬ ‫ئاخۆ زەمینەی ئەم یەكە رەخساوە یان‬ ‫تەنیا دروشمە؟‬ ‫ـ دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ كورد لەسەر خاكەكەی‬ ‫خۆی مافێكی ڕەوایە‪ .‬پێم سەیرە كورد هێندەی‬ ‫قورس كردووە و بەردەوام ئیدیعای دروستبوونی‬ ‫ئەو دەوڵەتە دەكات لە كاتێكدا هیچ هەنگاوێكی‬ ‫بۆ نەناوە‪ .‬بەتایبەت بارزانی كە وەك ئێستا دیارە‬ ‫ئەو زیاتر بانگەشە دەكات و دەیوروژێنێت كە‬ ‫ڕوونە هیچ مەبەستێكی نییە و زیاتر بۆ وروژاندن‬ ‫و ڕاكێشانی هەستی خەڵكی ك���وردە بەالی‬ ‫خۆیدا‪ .‬نامەیەكیشە بۆ زلهێزەكەی بەرامبەری كە‬

‫یەكێتییە و پێی دەڵێت‪":‬لە دەستم دێت كە تێكی‬ ‫بدەمەوە بۆیە‪ ،‬شەریكم كەرەوە"‪ .‬ئەشیەوێت ئەوە‬ ‫بكات بە ئەرزی واقع كە گوتوویەتی‪":‬پێكهێنان و‬ ‫پێكنەهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی تەنها‬ ‫لەڕێگای ئێمەوە دەبێت و هیچ كەس و الیەنێك‬ ‫بۆی نییە ئەو سەروەرییە بەدەست بهێنێت"‪.‬‬ ‫* باشە ئێستاكە لە باشوری كوردستان‬ ‫ب���اس ل��ە ری���ف���ران���دۆم دەك���رێ���ت‪ ،‬ئ��ەم‬ ‫ریفراندۆمە چۆن چۆنی بكرێت لە كوێوە‬ ‫دەست پێبكەن باشە؟‬ ‫ـ گرنگترین كارێك كە كورد لە پێهێنانەوەی دەوڵەتی‬ ‫ئێراقدا بیكاتە بنچینەی بەشداریكردنەكەی ئەوەیە‬ ‫كە لەڕێگای دەستووری ئێراقەوە كە پشتیوانیەكی‬ ‫گرنگە و دانپێدانراوی نێودەوڵەتییە پرسی‬ ‫كەركوك بەو سەقفە زەمەنیەوە كە ئێستا یەكێتی‬ ‫بانگەشەی بۆ دەك��ات‪ ،‬ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە‬ ‫لەناوچە تازە ئازادكراوەكاندا‪ .‬لەو باوەڕەدام كورد‬ ‫ئەگەر بیەوێت دەتوانێت بەڕێكارە یاساییەكان‬ ‫لە پەرلەمانی كوردستانەوە هاوئاهەنگی لەگەڵ‬ ‫پەرلەمانتارانی كوردی ناوەند‪ ،‬بكات و بەهاوكاریی‬ ‫یەكدی پرۆژە یاسایەك لە پەرلەمانی كوردستان‬ ‫دەربكەن كە ڕێگەیان پێبدات بۆ بەڕێوەبردنی‬ ‫ناوچە تازە ئازادكراوەكان و بەهێنانی لیژنەیەكی‬ ‫نەتەوە یەكگرتووەكان ڕیفراندۆمێكی پاك و بێگەرد‬ ‫و بەستانداردی جیهانی ئەنجام بدەن بەمەرجێك‬ ‫لەگەڵ دەستووری ئێراقدا دژ نەبێت‪ .‬لە كاتێكدا‬ ‫دەستووری ئێراق‪ ،‬باشترین ڕێگا خۆشكەرە بۆ‬ ‫ئەو پرۆژە یاسایە و ڕێگە بە هەرێم دەدات یاسا‬ ‫دابنێت‪ .‬كوردەكانی ناوەندیش وەك گوتم دەتوانن‬ ‫وەها كارێك بكەن و زۆر لەوە ئاسانترە كە خۆمان‬ ‫پێوە جەنجاڵ كردووە‪ .‬بەتایبەت دوای پرۆسەی‬

‫هێنانی داعش دەركەوت كە ئێراق ناتوانێت ژیانی‬ ‫خەڵك لەو ناوچانەدا بپارێزێت‪ .‬ئەمەش كارتێكی‬ ‫گرنگە بەدەستی ك��وردەوە و پێویستە بەكاری‬ ‫بهێنن‪.‬‬ ‫* باشە ئەگەر هاتوو ئێراق پارچە نەبوو‪،‬‬ ‫بەرای بەرێزتان لەمەو بەدوا كورد چۆن‬ ‫ب��ەش��داری��ی ل��ە پێكهێنانی حكومەتی‬ ‫ئایندەی ئێراق بكات؟‬ ‫ـ بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستان كە خۆی‬ ‫لەجێبەجێكردنی پرۆسەی داعشدا دەبینێتەوە‬ ‫مەرجە ك��ورد لە پێهێنانی حكومەتی ئێراقدا‬ ‫بەشداری بكات‪ .‬گەرەنتیشی وەرگ��رت��ووە كە‬ ‫حكومەتی ناوەندی لە فرۆشتنی نەوتەكەدا لەڕێگای‬ ‫توركیاوە ڕازی دەكرێت‪ ،‬ب��ەاڵم‪ ،‬گرنگە كورد‬ ‫ئەمجارە وەك سەقفێكی زەمەنی یەكێتی دایناوە و‬ ‫ڕوبەڕووی تەواوی ئێراقییەكانی كردۆتەوە كە تاكو‬ ‫نەورۆزی داهاتوو پرسی ڕاپرسی و كۆتاییهێنان‬ ‫بە چاككردنەوەی نەخشەی كوردستان‪ ،‬لە‬ ‫ئێراقدا بكاتە مەرجی بەشداریكردن لە پێكهێنانی‬ ‫حكومەتەكەدا‪ ،‬بەاڵم پێم وایە دیسان بەهۆی‬ ‫ئەوەی ئەو ناوچانە لەژێر دەستی بارزانیدا نین‪،‬‬ ‫سەختە كە هەڵوێستی لە گەڵ یەكێتیدا بكات‬ ‫بەیەك؛ بەڵكو زیاتر لە بەدەستهێنانی پۆستە‬ ‫حكومییەكان و دەستکەوتی نەوتەوە دەیئاڵێنێت‬ ‫بەمەش تەگەرە بۆ چارەسەرییەكە پەیدا دەكات‪.‬‬ ‫* هەڵوێستی جیهان لەمەڕ كورد و ئەم‬ ‫دۆخەی ئێراقی گرتۆتەوە چۆن دەبینن؟‬ ‫ـ بێجگە لەیاریە چەواشەكاریەكەی ئیسرائیل هیچ‬ ‫واڵت و دەوڵەتێكی جیهان تەنانەت بە هەموو ئەو‬ ‫دەوڵەتانەشەوە كە كورد بەدۆستی هەرە نزیكی‬ ‫خۆی دەزانێت هاوكار و هاوماڵی كورد نییە و‬


‫چاوپێكەوتن ‪32‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫هیچ واڵتێك لەجیهاندا‬ ‫پشتیوانیی كورد لە‬ ‫جیابوونەوەی ئێراق ناكات‬ ‫و بەپێچەوانەشەوە دژین‪.‬‬ ‫هەر ئەوەتا ئەمریكا و‬ ‫بەریتانیا بەفەرمی بە‬ ‫كوردیان گوت دەبێت‬ ‫تەواوی هێزی خۆتان بۆ‬ ‫پارێزگاریكردن لە ئێراق‬ ‫و پێكهێنانی حكومەتی‬ ‫ئایندەدا بەكار ببەن و‬ ‫سەرلەنوێ لەسەر بنەمای‬ ‫تەوافوقی نیشتمانی‬ ‫دروستی بكەنەوە‬ ‫تەواو بەپێچەوانەوەی ئەوەی دەوترێت و باس‬ ‫دەكرێت سیاسەت دەكەن‪ .‬ئەوەی (ئیسرائیل)یش‬ ‫وەك گوتم‪ ،‬چەواشەكارییەك بوو كە لەڕێگایەوە‬ ‫دەیەوێت چاوەكان لەسەر ئیسرائیل هەڵبگرێت و‬ ‫بانگەشەی ئیسرائیلی دووەم لەناوچەكەدا بكات‬ ‫و نامەیەك بوو بۆ دەوڵەتانی ناوچەكە كە كورد‬ ‫خەتەرە و پێویستە پێشی پێبگیردرێت‪ .‬ئەمە‬ ‫ژێرخان و مەبەستی هەڵوێستە ساختەكەی‬ ‫ئیسرائیلە ئەگەر نا‪ ،‬ئیسرائیل ئەوەندە دڵسۆزی‬ ‫ك��وردە بۆ چی لەسەر دەوڵەتی ك��وردی گرەو‬ ‫دەك���ات؟ گ��رەوێ��ك‪ ،‬فێڵگەرێكە كە ڕەگێكی‬ ‫مێژوویی هەیە و بەدیدی من ئیسرائیل هەمیشە‬ ‫دەیەوێت تۆڵەی مێژوویی خۆی لە كورد بكاتەوە‬ ‫و نەهامەتییە مێژووییەكانی خۆی لەسەرەتاوە‬ ‫بەهۆكاری كوردی دەزانێت‪ .‬بۆیە ئیسرائیل زیاتر‬ ‫تۆڵە دەكاتەوە وەك لەوەی پشتیوانی بكات و‬ ‫پرۆسەی دروستبوونی دەوڵەتەكەش دوادەخات‪.‬‬ ‫لەسەرووی ئەمانەوە ئیسرائیل‪ ،‬بڕێكی باشی‬ ‫نەوتی كوردستان لەڕێگای هاوماڵییەكانی لەگەڵ‬ ‫توركیادا بۆ خۆی دەب��ات‪ .‬ئەمەش وا دەكات‬ ‫ئیسرائیل خۆی بەخەمخخۆر بزانێت كە لەڕاستیدا‬ ‫وانییە‪.‬‬ ‫* كێن ئەوانەی پشتیوانی جیابونەوەی‬ ‫كورد دەكەن لەئێراق بەتایبەت واڵتانی‬ ‫دەرەوە؟‬ ‫ـ وەك وتم هیچ واڵتێك لەجیهاندا پشتیوانیی كورد‬ ‫لە جیابوونەوەی ئێراق ناكات و بەپێچەوانەشەوە‬ ‫دژین‪ .‬هەر ئەوەتا ئەمریكا و بەریتانیا بەفەرمی‬ ‫بە كوردیان گوت دەبێت تەواوی هێزی خۆتان بۆ‬ ‫پارێزگاریكردن لە ئێراق و پێكهێنانی حكومەتی‬ ‫ئایندەدا بەكار ببەن و سەرلەنوێ لەسەر بنەمای‬

‫تەوافوقی نیشتمانی دروستی بكەنەوە‪.‬‬ ‫* باشە ئ��ەدی وای��ە ئەی بۆ چی بارزانی‬ ‫ئەوەندە جەخت لەسەربەخۆیی دەكاتەوە‬ ‫لەم دۆخەدا؟‬ ‫ـ هەموو ڕووداوەك���ان بەتایبەت ئاشكرابوونی‬ ‫پەیوەندیی نێوان پارتی ـ داع��ش كە خۆیان‬ ‫بەئاشكرا‪ ،‬باڵویان كردۆتەوە و دانیان پێداناوە‪،‬‬ ‫بارزانی بە جێبەجێكاری نەخشەكە دەردەخات كە‬ ‫پێشتر پێگوتراوە دەبێت ئاوا بڵێیت و ئاوا بكەیت‪.‬‬ ‫تەنانەت گەیشتۆتە ئەوەی گۆڕینەوەی بازرگانی‬ ‫نەوتیش لە نێوانیاندا دەست پێبكات و نوێنەری‬ ‫داعش بچێتە هەولێر و ڕووبەڕوو‪ ،‬لەگەڵ مەسعود‬ ‫بارزانیدا‪ ،‬گفتوگۆ لەگەڵ یەكتریدا بكەن‪ .‬هەڵبەتە‬ ‫ئ��ەم دی��داران��ە‪ ،‬سەركردایەتی و ڕێبەرایەتیی‬ ‫داعش بەفەرمی باڵویان كردۆتەوە و خۆشیان لە‬ ‫تەلەفزیۆن و ڕاگەیاندنەكانی خۆیانەوە گفتوگۆ و‬ ‫چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیان لەگەڵ دەكەن‪ .‬بێجگە‬ ‫لەوەش بۆ یەك سەندنەوەی لێدوانەكانی نێوان‬ ‫بارزانی ـ ناتانیاهۆ هێندەی تر ڕووە شاراوەكانی‬ ‫دەرخست كە ئەوە تەنها یاریە و لەڕێگای ئەو‬ ‫گەمەیەوە نیشانەكان دەپێكن‪ .‬لە نوێ ترین‬ ‫گوتاریشیدا بارزانی بۆ هەموو الیەكی ڕوون كردەوە‬ ‫كە ئێمە یەكپارچەیی خاكی ئێراق دەپارێزین‪.‬‬ ‫دەنا ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ كورد‪،‬‬ ‫هەر وەك پەندە كوردییەكەی كە دەڵێت‪":‬لە ئاو‬ ‫خواردنەوە ئاسانترە"‪ .‬تەنها ئەوەندەی دەوێت كە‬ ‫تەواوی حیزبەكانی هەرێمی كوردستان ـ ئێراق‪،‬‬ ‫لە جێگایەكدا كۆببنەوە و پەخشێك دەربكەن و‬ ‫تێیدا بانگەوازی دەوڵەتی سەربەخۆ بدەن لەناو‬ ‫والیەتی موسڵدا و تەواو‪ .‬ئەمە ئیتر چاوبەستەگی‬ ‫بۆ چییە؟ یان هەموو ئەوانەی دەگوترێت كە‬ ‫گوایە دەوڵەتانی ئیقلیمی كێشەمان بۆ دروست‬ ‫دەكەن و لەو بابەتانە‪ .‬دەپرسم ئایا دەوڵەتانی‬ ‫دراوسێ لەوە زیاترمان پێدەكەن كە كردویانە؟‬ ‫تۆ بڵێی ئەنفاڵمان بكەنەوە؟ بێگومان‪ ،‬نەخێر‪.‬‬ ‫زۆر ئاساییە و پاش ماوەیەكی كەم ئەوانیش‬ ‫مەجبوور دەبن‪ ،‬دانت پێدا بنێن و كۆتایی بەو‬ ‫گرفتە دێت‪ .‬بۆیە من پێم وایە‪ ،‬بارزانی خۆی و‬ ‫پارتەكەی ڕێگرە لەبەردەم دروستبوونی دەوڵەتی‬ ‫سەربەخۆی كوردیدا یان ئەو دەستەواژە سواوەی‬ ‫كە دەبێژن پشتیوانیمان نییە!! ئەی ئەوە نییە‬ ‫نزیكەی شەش ملیۆن كورد لە باشوور پشتیوانی‬ ‫ئەو دەوڵەتە دەكات و ئامادەیە‪ ،‬چەند خوێنی‬ ‫ڕشتووە‪ ،‬دوو ئەوەندەی تر بدات‪ .‬لەمە پشتیوانی‬ ‫باشتر و گەرەنتی تر كامەیە؟‪.‬‬ ‫* پارچەكردنی ئێراق چ بەرژەوەندیەكی بۆ‬ ‫گەالنی ئێراق بەدوای خۆیدا دەهێنێت؟‬ ‫ـ هەڵوەشاندنەوەی ئێراق حەتمیە و دەبێت ڕوو‬ ‫بدات‪ ،‬بەاڵم‪ ،‬سنوورەكان شێواون و كورد زیانبار‬ ‫دەبێت لە ئێستادا كە بەو سنوورە ڕازی بێت‪.‬‬ ‫ناكرێت هەر ئاوا بەئاسانی لەدەستدانی حەویجە و‬ ‫موسڵ و بەدرە و جەسان و تەلەعفەر و چەندین‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ناوچەی دیكە دەست هەڵبگرێت‪ .‬بۆیە گرنگە‬ ‫لە پیادەكردنی سیاسەتێكی ژیرانەدا پرۆسەی‬ ‫چاككردنەوەی سنوورەكانی خۆی پێشبخات و‬ ‫هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتەكەش بخاتە گەردنی‬ ‫(شیعە و سوننە) و تەنانەت دەوڵەتانی دراوسێش‬ ‫هەر بەو بیانووە تاوانبار بكات‪ .‬ئەمە ئەو كارتەیە‬ ‫كە پێویستە بەكاری بهێنێت‪ .‬پێم سەیرە كە كورد‬ ‫جەنگی نێوان شیعە و سوننە‪ ،‬بەسوودی خۆی‬ ‫قورس ناكات‪.‬‬ ‫* ئەم دۆخەی ئێراقی تێكەتووە تاكەی‬ ‫درێ��ژە دەكێشێ و دەرئەنجامەكانی چی‬ ‫دەبن؟‬ ‫ـ ئەم دۆخە نەخشەیەكی نێودەوڵەتییە و الیەنی‬ ‫هێرش بۆ كراو كە زیاتر ئێرانە هەروا دانانیشێت‬ ‫و دوایش وەك هێزێك تێك دەشكێندرێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوە كاتی دەوێت و بەسراوەتەوە بە كۆكبوون‬ ‫یان ناكۆكیی هێزە شیعەكانی ئێراقەوە‪ .‬خۆ ئەگەر‬ ‫ئەوان بەتەواوی خۆیان یەكبخەن دۆخەكە زۆر‬ ‫ناخایەنێت و داعش تەفروتونا دەبێت‪ ،‬بەاڵم‪ ،‬بۆ‬ ‫كورد‪ ،‬هەر ئەمە نییە؛ چونكە داعش پرۆسەیەكە‬ ‫و پێش هەرشتێك لەدژی خۆبەڕێوەبردنی ڕۆژئاوا‬ ‫دامەزراوە و لە تەواوی جیهانەوە سوتەمەنیی بۆ‬ ‫دەهێندرێت تاكو ڕەوڕەوەكەی بەردەوام بێت لە‬ ‫جوڵە ترسناكەكانی‪ .‬ئەوەتا هەموومان دەبینین‬ ‫كە هەموو ئەو چەك و پێداویستییانەی لە ئێراق‬ ‫دەستیان كەوتووە بۆ هێرشكردنە سەر كۆبانێ‬ ‫بەكاری دەهێنن‪.‬‬ ‫* دوای هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچە‬ ‫سونیەكانی ئێراق لە ئێستادا بەقورسترین‬ ‫چەك هێرش دەكەنە سەر كانتۆنی كۆبانێ‬ ‫لە رۆژئاوای كوردستان‪ ،‬هۆكاری ئەم یەكە‬ ‫بۆچی دەگەڕێننەوە؟‬ ‫ـ ه��ەردوو دەروازەی سنووری (تەلئەبیەد و‬ ‫جەرابلوس)ی نێوان ڕۆژئاوا و توركیا بەئەنقەست‬ ‫دراون بە داعش‪ .‬لە تەواوی جیهانەوە جیهادییەكان‬ ‫ك��ۆدەك��رێ��ن��ەوە و دەچ��ن��ە توركیا و لەوێوە‬ ‫كەرەستەی جەنگی و جەستەیی ڕەوانەی ئەم دیو‬ ‫دەكرێت‪ .‬بەمەش داعش ڕۆژبەڕۆژ لەبەهێزی دایە‪.‬‬ ‫هێرشەكەشی بۆ سەر موسڵ كە نەخشەیەكی‬ ‫نێودەوڵەتی بوو بووە خاوەنی پێشكەوتووترین‬ ‫چەك و پارەیەكی زۆریشی لە هێرشەكەدا چنگ‬ ‫خست‪.‬‬ ‫داعش‪ ،‬وەك گوتم هێزێكە و بۆ جەنگی دژی كورد‬ ‫بەكار دەهێندرێت‪ .‬هەر وەك بانگەوازیەكەیاندا بۆ‬ ‫دامەزراندنی والیەتێك لە سووریا كە ناوەندەكەی‬ ‫ڕەقەیە‪ ،‬كانتۆنی كۆبانێ بەردەكەوێت‪ .‬ئەمەش بۆ‬ ‫ئەوە بوو كە بیكەن بە بیانوو و هێرشەكانیان‬ ‫لەڕووی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی بكەن‪ .‬هەربۆیە‬ ‫داعش هێرشی بەردەوام دەكاتە سەر كۆبانێ و‬ ‫تەواوی ئەو چەكانەی دەستیشی كەوتوون لەدژی‬ ‫كورد لە ڕۆژئ��اوا بەكاری دەهێنێت‪ .‬ئەوەشمان‬ ‫بیر نەچێت كە توركیا پێی وای��ە‪( ،‬پەكەكە)‬ ‫لەڕۆژئاواوە بەم حاڵەی ئێستایەوە هاوسنووریەتی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫و بەهەڕەشە لەسەر خۆی و بەرژەوەندییەكانی‬ ‫دەزانێت‪ .‬بۆیە هەموو شتێك دەكات بۆ لێدانی‬ ‫ئەو هێزەی وەك مۆتەكەیەك بەرسینگی گرتووە و‬ ‫بۆی ڕوون بۆتەوە كە ئایندەی واڵتەكەی ئەویش‬ ‫هەمان چارەنوسی دەبێت كە ئێستا لەئێراق و‬ ‫سوریادا هەیە‪.‬‬ ‫* ئ��ەو سیاسەتە قرێژە چین لە پشت‬ ‫پ��ەردە ڕەش��ەك��ەی داع��ش كە لە موسڵ‬ ‫پ���ەالم���اری پێشمەرگە ن����ادات‪ ،‬ب��ەاڵم‬ ‫چەك و جبەخانەیەكی بەهێزی گەیاندە‬ ‫س��وری��ا ول��ە دژی رۆژئ�����اوای كوردستان‬ ‫بەكاریاندەهێنێت؟‬ ‫ـ بارزانی و پارتەكەی بەشێكن لەڕێككەوتنە‬ ‫نهێنیەكانی تایبەت بە داعش‪ ،‬بۆیە ناكرێت ئەوان‬ ‫هێرش بكەنە سەر هێزەكانی بارزانی‪ ،‬بەاڵم لە‬ ‫كەركوك جەنگێكی سەخت لە نێوان داعش و‬ ‫هێزەكانی پێشمەرگەی سەر بەیەكێتی ڕوویداوە‬ ‫و بەردەوامیشە‪ .‬بۆ نمونە توركیا سەرپەرشتی‬ ‫ڕاستەوخۆی هێرشەكانی داعشی ك���ردووە و‬ ‫پارێزگاری موسڵ و جێگری سەركۆماری ئێراق‬ ‫و زۆرب��ەی سوننەكان لە توركیان‪ .‬ئەوەتا لە‬ ‫تەواوی جیهانەوە‪ ،‬جیهادییەكان دەچنە توركیا و‬ ‫لەوێوە ئاودیوی سوریا دەبن‪ .‬بارزانیش بەشێكە‬ ‫لەو پرۆسەیە و لەسەرەتاشەوە كە خەندەقی لێدا‬ ‫و حیزبگەلێكی سەربەخۆی بۆ دژایەتەیكردنی‬ ‫كورادنی ڕۆژئاوا دروستكرد و لەم هەڵوێستەیدا‬ ‫بەردەوامە‪ ،‬بۆیە توركیا نایەوێت داعش هێرش‬ ‫بكاتە سەر هێزەكانی پارتی و ئەوەش هەرگیز‬ ‫ڕوون��ادات؛ چونكە ئەوان ڕێككەوتنیان هەیە و‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫داعش ناتوانێت و بۆی نییە بە بێ پرسی ئەمریكا‬ ‫و توركیا و قەتەر جوڵەیەكی زیاتر لە نەخشە بۆ‬ ‫كێشراوەكەی خۆی بكات‪.‬‬ ‫* لە دەرەوەی واڵت هەڵوێستی رەوەندی‬ ‫ك��وردی بۆ سەربەخۆیی كوردستان چۆن‬ ‫هەڵدەسەنگێنن‪ ،‬ی��ان ب��ا بڵێین چۆن‬ ‫پێشوازی لێدەكرێت؟‬ ‫ـ شتێك لەژێر ناوی ڕەوەندی كوردیدا لە دەرەوە‬ ‫وەك ئەوەی لە چوارچێوەی نەتەوەیەكدا خۆیان‬ ‫ڕێكخراو كردبێت بوونی نییە‪ .‬ئەوەی هەیە چەند‬ ‫چاالكوانێكن و ب��ەزۆری وەك باشوورییەكان‬ ‫بەپەنجەی دەس��ت دەژم��ێ��ردرێ��ن‪ ،‬بۆیە لەمەڕ‬ ‫پرسەكانی كوردەوە دەركەوتەیەكی ئەوتۆیان نییە‬ ‫و هیچ پێگەیەكیان لە جێگەكەیاندا نابینرێت و‬ ‫لەالیەن حكومەتی هەرێمەوە بێكاریگەر كراون و‬ ‫لە هەموو چاالكی و هەڵوێستێك دوور خراونەتەوە‬ ‫و گوێیان لێ ناگیردرێت‪ .‬ئەوەشی دەیكەن لە‬ ‫ئازایەتی و توانایی خۆیانە و هەرچیەكیش بكەن‬ ‫بەیەك فووی حیزب و دەسەاڵتی حكومەتی هەرێم‬ ‫با دەیبات‪.‬‬ ‫* لە بەریتانیا كێن ئەوانەی پشتگیری‬ ‫جیابونەوەی كورد لە ئێراق دەكەن‪ ،‬یان‬ ‫ئەوانەی دژی جیابونەوەی كوردن لە ئێراق؟‬

‫ـ هیچ كەس و الیەنێك بێجگە لە كوردەكانی دانیشتووی‬ ‫ئەو واڵتە دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردی نەگەرەكە؛‬ ‫چونكە ناكرێت وای بۆ بچین حكومەتی بەریتانیا دژ‬ ‫بە بەرژەوەندییەكانی خۆی و مێژووەكەی ببێتەوە‪.‬‬ ‫ئەمە‪ ،‬بەرئەنجامێكی هەڵە دەبێت لە هاوكێشەكەدا و‬ ‫بەریتانیا تا دواكارتی خۆی دژی پێكهێنانی دەوڵەتی‬ ‫سەربەخۆی كوردییە‪.‬‬

‫‪33‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫لە دیدی عەرەب و‬ ‫توركیا و ئیسرائیل و‬ ‫ئەمریكا و مەسعود‬ ‫بارزانییەوە‪ ،‬كەركوك لە‬ ‫كوبانێ جیانەكراوەتەوە‪.‬‬ ‫ئەو چڕبوونەوەیە دەربارەی‬ ‫كەركوك‪ ،‬پەیوەندیی بە‬ ‫شاردنەوەی نەخشەكەوەیە‪.‬‬ ‫ئەمە ئەو یارییەیە كە‬ ‫لەودیو فەرهەنگی ئێمەوە‬ ‫و لە ژوورە تاریكەكاندا‬ ‫داشەكانی بۆ دەجوڵێندرێت‪.‬‬ ‫هێنانی كەركوك بۆ‬ ‫ناو قەیرانەكان و هەر‬ ‫چوونی یەكەم جاری‬ ‫بارزانی دوای پرۆسەی‬ ‫ڕزگاركردنی كەركوك‬ ‫بۆ ئەو شارە و گوتە‬ ‫بچوكەكەی پێشكەشی‬ ‫كرد‪ ،‬هەڵگیرسانی ئەو ئاگرە‬ ‫بوو كە تەكلیف كرابوو‬ ‫جێبەجێی بكات‬


‫وتار‬

‫‪34‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫بارزانی لەشوێنی دەوڵەتی كوردی كۆمارێكی بنكەیی توركی دروستدەكات‬ ‫ن‪ /‬سۆران مێوژەیی‬ ‫پارتی كە ئەمیرەكەی بارزانیە‪ ،‬وەك هێزێكی‬ ‫نەتەوەیی وخ��اوەن عەقڵێكی نیشتیمانی ڕەفتار‬ ‫دەك���ات‪ ،‬ج��واڵن��ەوەك��ەی وەك ج��واڵن��ەوەی��ەك��ی‬ ‫كوردستانی‪ ،‬تەنانەت وەك پشتیوان و خەمخۆری‬ ‫پارچەكانی تری كوردستان‪ ،‬دەبینێ‌‪ .‬لێدوانەكانیان‬ ‫پڕیەتی لە دروشم و قسەی باق و بریقی نەتەوەیی‪.‬‬ ‫سەری زمان و بنی زمانیان نەتەوە و دەوڵەت و‬ ‫نیشتیمانە‪ ،‬بەاڵم لەسەر ئەرزی واقیعدا وەهم و‬ ‫پڕوپاگەندە و كەفی سەرئاوە‪ .‬پارتی توێكڵەكەی‬ ‫نەتەوەییە‪ ،‬بەاڵم ناوكەكەی خێڵەكی هاودەستی‬ ‫داگیركەرانە‪ .‬بەشوناس هێزێكی نیشتیمانیە و بەكردار‬ ‫هێزێكی دەرەبەگی ناوچەییە‪ .‬بارزانی وەك سەرۆكی‬ ‫هەموو كورد خۆی وێنا دەكات و بەپەرۆش بۆ گەل‪،‬‬ ‫بەاڵم لەسەر ئەرزی واقیعدا‪ ،‬سەرۆكی هۆزی بارزانە‬ ‫و خەمخۆر و پەرۆشی ئەو تەنیا بۆ خانەوادە و كوڕ و‬ ‫برازا و نەوەكانیەتی‪ .‬ستراتیژی پارتی و بارزانی وەك‬ ‫بەناو ناسیۆنالیستێك هیچی نەهێشتۆتەوە‪ ،‬بەاڵم لە‬ ‫جەوهەردا پرسە نەتەوەییەكان لەسەردەستی ئەو‬ ‫شكستدێنن‪ .‬لەڕاستیدا تێگەیشتنی بارزانی بۆ كورد‬ ‫و كوردستان‪ ،‬لەوەدا وەك دۆزێكی ڕەوا و ڕاست و‬ ‫حەقێكی موتڵەق وشەرعییە‪ ،‬كە لەژێرسێبەری خۆیدا‬ ‫بێت و لە خزمەتی بەرژەوەندی ئەوبێت بەوێنەی‬ ‫دارودەست بوونی بارزانی‪ .‬ئەو كوردی ناوێت ئازاد و‬ ‫دوور لە دەستی داگیركەر بێت‪ ،‬ئەگەر دەسەاڵتی ئەو‬ ‫فەرمانڕەوا نەبێت‪ .‬سیاسەتی بارزانی دەرحەق بەگەلی‬ ‫كورد‪ ،‬ئەوەیە‪ .‬دەبێت ئێوە مەڕ بن و من شوانتان و‬ ‫كوڕم شوانتان و كوڕەزام شوانتان و نەوەم شوانتان‬ ‫و نەتیتەم شوانتان تا قیامەت و لەوێشدا پێشەوام‪،‬‬ ‫ئەگەرنا ژیانتان تێكدەدەم!‪ .‬لەسەر زمانی بارزانی‬ ‫چەند ساڵێكە دەنگۆی دروستكردنی دەوڵەتی كورد‪،‬‬ ‫هەموو ساڵێك و دەبێتە كەفی سەرشەپۆلی هەموو‬ ‫قەیرانەكان دەبیستین‪ ،‬بەڕادەیەك دووبارە دەبێتەوە‪،‬‬ ‫ب ‌ێ تام و لەزەتبووە و لەخەون و ئاواتێكی هەزاران‬ ‫شەهید بۆدراوی گەلێك‪ ،‬بۆتە گاڵتە جاڕی و بێزرا و‬ ‫ناگرنگ‪ .‬ئەم قەناعەتەش الی میللەت بۆ دوو هۆكار‬ ‫دەگەڕێتەوە‪ .‬یەكەم‪ :‬قسەیە و فڕێدەدرێت و نابێتە‬ ‫كردار‪ .‬دووەم‪ :‬ئەم دەوڵەتە بەپاشایەتی بارزانیەوە‪،‬‬ ‫شیرین نیە؛ چونكە حوكمە بیست ساڵیەكەی پڕ‬ ‫بوو لە كوێرەوەری‪ .‬بارزانی چەندین جار هەڕەشەی‬ ‫لە حكومەتی بەغدا كرد كە كوردستان لە ئێراق‬ ‫جیا دەكاتەوە‪ ،‬ئەمەش وەك هەڕەشە و گرتنەبەری‬ ‫سیاسەتێكی سەركەوتوانە وێنا دەكات‪ ،‬بەاڵم هیچ‬ ‫كات ئەم سیاسەتەی بارزانی‪ ،‬دەسەاڵتدارانی بەغدای‬ ‫نەك نەترساندووە‪ ،‬بەڵكو بەهندیشیان وەرنەگرتووە؛‬ ‫چونكە ئەم كارە لە سەرووی قودرەتی كەسێكەوەیە‬ ‫كە بیری بارگاوی كرابێت بەخێڵ‪ .‬بارزانی لە كۆنەوە‬ ‫ل��ەب��ەرەی توركیایە و سیاسەتەكانی جێبەجێ‌‬ ‫دەكات‪ .‬بۆ ئەوەی پاشكۆبوونی توركیای لە خەڵكی‬ ‫كوردستان بشارێتەوە‪ ،‬لەژێر پەردەی دامەزراندنی‬ ‫دەوڵەتی كوردی خۆی پێ وندەكات لەو واقیعەی‬ ‫كە پاراستنی بەرژەوەندی توركیایە لەسەر خاكی‬ ‫كوردستان و پاشان مانەوەی سەڵتەنەتەكەیەتی‪.‬‬ ‫والیەتی موسڵ "باشوری كوردستان" كە توركیا‬ ‫بەبەشێك لە خاكی خۆی دەزان��ێ‌‪ ،‬لەو كاتەوەی‬ ‫لەسەردەستی بڕیتانیەكان لێی جیاكراوەتەوە‪ ،‬لە‬

‫هەوڵی وەدەستهێنانەوەی دایە‪ .‬بە نەمانی ڕژێمی‬ ‫سەددام هێدی هێدی توركیا دەخزێتەوە باشور و‬ ‫لە ئێستادا ئەم ویالیەتە لەژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدایە‪،‬‬ ‫ئەم ب��ەردەب��ازەش‪ ،‬پارتیە‪ .‬نیازی دروستكردنی‬ ‫دەوڵ��ەت��ی ك��وردی لە الی��ەن ب��ارزان��ی��ەوە‪ ،‬ڕاست‬ ‫نییە؛ بەڵكو دروستكردنی بنكەیەكی هەمیشەیی‬ ‫توركییە‪ ،‬یا خود كۆمارێكی توركیە بەسوڵتانیەتی‬ ‫بارزانی‪ .‬ئەم پڕۆژە هاوبەشەش لە دوای ڕاپەڕینی‬ ‫ساڵی (‪ )1991‬دەستی پێكرد‪ .‬قۆناغی یەكەم‪،‬‬ ‫بەهێنانی لەشكری تورك و جێگیركردنیان و میت‬ ‫و فاشیستەكان و لێدان لە كوردانی ئازادیخواز‪.‬‬ ‫قۆناغی دووەم‪ ،‬هەناردەكردنی خۆراك و كەلوپەل‬ ‫و پۆشاكی توركی‪ ،‬ئامانجی ئەم كارەی توركیاش‬ ‫ئەوەندەی دەست بەسەرداگرتنی بازاڕی باشور و‬ ‫زاڵكردنی كەلەپوری توركییە‪ ،‬لەپەیوەندییەكی‬ ‫ئاڵوگۆڕی بازرگانی خاوەن بەرژەوەندی دوو واڵت‬ ‫ناچێت‪ .‬لە قۆناغی سێیەمدا‪ ،‬كردنەوەی قوتابخانە‬ ‫و فێرگەی توركی كە تیایدا مناڵ و گەنجی كورد‬ ‫بەبیروباوەڕی توركچێتی گۆش دەكرێن‪ .‬ئەمەش‬ ‫داگیركردنە‪ ،‬لە بواری مێشك و ڕۆحەوە‪ .‬قۆناغی‬ ‫چ��وارەم‪ ،‬ڕاگەیاندنە‪ .‬دەوڵەتی ت��ورك لە پشت‬ ‫كەناڵ و ڕاگەیاندنی پارتیەوەیە كە بەئاڕاستەیەكی‬ ‫نێگەتیڤ كار دەكەن‪ .‬وەك سڕینەوەی كەلتوری‬ ‫كوردی و لە شوێنیدا كەلتوری توركی باڵودەكەنەوە‬ ‫و پەیوەندییە كۆمەاڵیەتی و خێزانیەكان‪ ،‬تێكدەدەن‬ ‫و هۆشیاریەكی سەقەت و وێرانكار دێنن كە دواجار‬ ‫هەژمونی شێوەژیانی توركانە جێیدەگرێتەوە‪.‬‬ ‫خاڵی پێنجەم‪ ،‬ئامادەیی لەشكری توركییە بۆ هەر‬ ‫ڕووب��ەڕووب��وون��ەوەی مەترسیەك كە بكرێتە سەر‬ ‫پارتی و كاردانەوەی سوپای تورك خێرایە؛ چونكە‬ ‫مانەوەی پارتی لكاندنەوەی باشوری كوردستانە‬ ‫بە توركیا‪ ،‬ئەوەتا بۆ هەناردەكردن و فرۆشتنی‬ ‫نەوت‪ ،‬سەرانی پارتی لە"ئەنقەرەن"‪ ،‬نەك لە بەغدا‪،‬‬ ‫ئەمەش واتای ئەوەیە باشوری كوردستان لە ئێستادا‬ ‫ئەنقەرە وەك ناوەندی بڕیاری خۆی دەبین ‌ێ نە وەك‬ ‫بەغدا‪ .‬توركیا لەڕێگای پارتیەوە توانی باشوری‬ ‫كوردستان بەسیخوڕ و بنكەی سەربازی و كااڵ‬ ‫و كۆمپانیا و ‪ ...‬كۆنتڕۆڵ بكات‪ .‬سودمەندبوونی‬ ‫توركیا بەنرخێكی كەم لە نەوتی هەرێم ژێرخانی‬ ‫ئابوری توركیای داگیركەری بوژاندۆتەوە‪ ،‬شیمانەش‬ ‫دەكرێت نەوتی هەرێم ب ‌ێ فرۆشتن بدرێتە توركیا؛‬ ‫چونكە نەوتی ف��رۆش��راوی هەرێم لە (‪ 2003‬تا‬ ‫‪)2014‬س��ۆراغ��ی داهاتەكەی دیارنیە‪ .‬لە الیەكی‬ ‫ت��رەوە "میدیاكان"باس لە ب��ڕی پ��ارەی نەوتی‬ ‫باشور لەبانكەكانی توركیات دەكەن كە لە ئێستادا‬ ‫دەگاتە"نۆ ملیار دۆالر"‪ .‬كاتێك نێچیرڤان بارزانی لە‬ ‫سەردانێكیدا بۆ توركیا و داوای ئەوپارەیەی كردەوە‬ ‫بەمەبەستی شوێنگرتنەوەی بودجەی بڕاوەی هەرێم‬ ‫لەالیەن بەغدا كە توركیا هۆكاری سەرەكی بوو‪ ،‬كە‬ ‫چی توركیا ئامادە نەبوو پارەكە بگەڕێنێتەوە بۆ‬ ‫پارتی!!‪ .‬ڕاكێشانی بۆڕی نەوت و گواستنەوەی بۆ‬ ‫بازاڕەكانی جیهان‪ ،‬داهاتەكەی ملیۆنان دۆالرە كە لە‬ ‫بانكەكانی توركیادا لوشدەدرێت و خەڵكی باشوری‬ ‫كوردستانیش لە قەیرانی سوتەمەنیدا دەژین‪ .‬بەپێی‬ ‫لێكۆڵینەوەیەكی توركی‪ ،‬نەوتی باشوری كوردستان‪،‬‬ ‫دەتوانێت بۆ ماوەی "دووسەد ساڵ"پێداویستەكانی‬ ‫وزەی توركیا دابینبكات‪ .‬لەخۆڕا نیە دەوڵەتی‬ ‫توركیا كە سیستەمێكی فاشیستی ڕەگەزپەرستی‬

‫لەسەر ئینكاركردنی كوردان دامەزراوە‪ ،‬بێت دەست‬ ‫لەم بیر و ئایدیۆلۆژیە هۆڤیانەی هەروا بەئاسانی‬ ‫ێ لەگەڵ كورد هەڵداتەوە‪.‬‬ ‫بەربدات و الپەڕەكی نو ‌‬ ‫باس لەچارەسەری كێشەی كورد دەكەن‪ ،‬كوردان‬ ‫ئینكار ناكەن تیڤی بەزمانی كوردی دەكەنەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەمە سیاسەتی گورگە لە پێستی مەڕدا‪ ،‬چونكە‬ ‫لەمێشكیاندا بەستەڵەكی هۆڤانەیان نەتواوەتەوە‪.‬‬ ‫توركیایەك‪ ،‬حاشای لە هەبوونی گەلێكی ‪50‬ملیۆنی‬ ‫دەكرد و بەبیستنی ناوی كوردیش توشی هێستریا‬ ‫دەبوو‪ ،‬بەئاگروئاسن بەردەبووە گیانی و دەوڵەتی‬ ‫كوردی لە باشوری ئەفریقیاش ئەگەر دروستببێت‬ ‫ئامادە بوو بیڕوخێنێت! و ئامادە نیە كەمترین ماف‬ ‫بداتە كوردانی ژێردەستی لە باكوری كوردستان‬ ‫ودژایەتی كردنی خۆبەڕێوەبەری كوردانی خۆرئاوای‬ ‫كوردستان دەكات كە چی توركیا ئەوە بە پارتی‬ ‫دەڵێت كە ئەوان ناڕازی نین لە هەبوونی دەوڵەتی‬ ‫كوردی لە باشوری كوردستان !!‪ .‬هەندێك چاودێر‬ ‫و سیاسی ك��ورت بین‪ ،‬ب��ەم تاكتیكەی توركیا‬ ‫دڵخۆشن و وەك ئاسۆیەكی گەش بۆ داهاتووی كورد‬ ‫دەلێكدانەوەی بۆ دەكەن‪ .‬ئەم ساوێلكەیە بەدرۆستی‬ ‫خوێندنەوەی دێوەزمەی فاشیزم نایەت‪ .‬مەبەستی‬ ‫توركیا لە دەوڵەتی كوردی خستنەوەی باشوری‬ ‫كوردستانە بۆسەر توركیا‪ ،‬مەرج نیە لەوخستنەوەیەدا‬ ‫سنوری نێوان توركیا و ئێراق هەڵگیرێت؛ بەڵكو‬ ‫لەودیو س��ن��ورەوە باشور فەرمان لە ئەنقەرەە‬ ‫وەردەگرێت‪ .‬هەرێمێك دەبێت لەو دیوی جوگرافیای‬ ‫توركیا‪ ،‬خۆبەڕێوەبەری خۆی دەبێت‪ ،‬بەاڵم لەژێر‬ ‫باڵی ئەنقەرەدایە و تەمسیلی سیاسەتەكانی خۆی‬ ‫دەكات‪ .‬ئەگەر لەدەیەی‪ ،‬سەدەی بیست بەڕیتانیا‪،‬‬ ‫والیەتی موسڵی لە توركیا دابڕی‪ ،‬ئەوە لە سەدەی‬ ‫بیست و یەك بەدەستیاری پارتی وەری دەگرێتەوە‪.‬‬ ‫ڕازی بوونی توركیا بەدروستكردنی دەوڵەتی‬ ‫ك��وردی و سڵنەكردنەوەی بارزانیش لە ئەگەری‬ ‫ڕاگەیاندنی لە ئاستەنگەكانی سیاسی و سەربازی‬ ‫هەرێمایەتی لەبەردەمیدا‪ ،‬هیچ نییە جگە لە كردنی‬ ‫باشوری كوردستان بەبنكەیەكی هەمیشەیی توركی‬ ‫و ئەسڵ و ئەساسی نییە‪ ،‬دەمامكە‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫ڕووی پیالنەكانیان بشارنەوە لەژێر ناوی دەوڵەتی‬ ‫كوردی‪ .‬لەڕاستیدا لە شوێنی دەوڵەتی كوردی و‬ ‫سەرۆك كۆماری كوردستان‪ ،‬كۆمارێكی توركیە و‬ ‫بارزانیش ولی ئەو كۆمارەیە‪ ،‬كە توركیا لەسەرخاكی‬ ‫باشوری كوردستان ئاوای دەكات و بارزانیش وەك‬ ‫دروستكەری دەوڵەتی كوردی و هێنانەدی خەونی‬ ‫سەدان ساڵە و بەفیڕۆنەچوونی خوێنی هەزاران‬ ‫شەهیدی كورد و هاتنەدی بەرهەمەكەی‪ ،‬لە پاڵ‬ ‫دنیایەك منەتەوە پێمان دەفرۆشێتەوە‪ .‬هەروەها‬ ‫بارزانی وێنەی كەسایەتی خۆی الی گەلی كورد‪،‬‬ ‫وەك سەركردەیەكی ڕزگاركەر و سیمبول و ڕەمزی‬ ‫نەجاتدانی گەلێك وێنا دەكات‪ .‬بەاڵم لەودیو ئەم‬ ‫ڕووكەشگەراییە‪ ،‬سوینی تیغی داگیركەرە لە‬ ‫گەردنمان‪ .‬كە واتە ئەومژدانەی لە دەمی بارزانیەوە‬ ‫هەڵدەوەرن‪ ،‬جاڕی مردن و مەرگی دەوڵەتی كوردیە‪،‬‬ ‫لەپێناو ساڕێژبوونی برینی والیەتی موسڵ لە‬ ‫جەستەی توركیا‪ .‬ئەم كۆمارە بنكە توركیەیە كە‬ ‫لەسەرخاكی باشوری كوردستان بە والیەتی بارزانی‪،‬‬ ‫ئامانجی لێدانی ئازادیخوازانی هەرچوارپارچەی‬ ‫كوردستانە و پاشان‪ ،‬مەرگی ئەم والیە پشت لەم‬ ‫میللەتەیە‪.‬‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪35‬‬

‫گەنجان‬

‫گەنجانی كەركوك؛ شارەكەمان دەوڵەمەندە كە چی ئێمە هەژارین‬ ‫گەنجانی هەڵەبجە؛ گەنجان لەزانستی سەردەمیانە بەدوورن‬

‫گەنجانی هەڵەبجەی شەهید و كەركوك‬ ‫لەلوتكەی دەوڵەمەندی‪ ،‬بەاڵم بە فەقیری‬ ‫دەژی���ن‪ .‬یەكێكیان ش��اری زرێ���ری رەش‬ ‫و كانگای كەلتوری پێكەوە ژیان‪ ،‬شاری‬ ‫ئاشتی و تەبایی‪ ،‬ئ��ەوی ت��ری��ان ش��اری‬ ‫ناسنامەی كوردایەتی و ئەنفال و شەهید‪،‬‬ ‫كەچی لەهەردوویاندا گەنجان فەقیرانە‬ ‫دەژی��ن و قوربانی دەستی دەس��ەاڵت و‬ ‫سیستەمی باوەن‪.‬‬ ‫گەنجانی هەر دوو شارەكە دەرد و ئێش و‬ ‫ئازارەكانیان بۆ رۆژی واڵت دەخەنە روو و‬ ‫باس لەوە دەكەن‪ ،‬گەنجان بێ ناسنامە‬ ‫هێشتراونەتەوە و لەهەموو روویەكەوە‬ ‫لەخەمی بێكاری‪ ،‬ه��ەژاری و ئالودەبوون‬ ‫ب��ەك��ۆم��ەڵ��ێ��ك دی�����ارەی ك��ۆم��ەاڵی��ەت��ی‬ ‫لەكۆمەڵگا دەناڵێن و دەڵێن وەكو گەنج‬ ‫بێ رۆڵ و بێ كاریگەر كراوین‪.‬‬

‫ئا‪ /‬ئاراس خدر‬

‫"رێبوار حەسەن"‪ ،‬گەنجێكی هەڵەبجەی‬ ‫شەهیدە كە لە ئێستادا دەستی لەخوێندن‬ ‫ه��ەڵ��گ��رت��ووە‪ ،‬ل��ەس��ەر رەوش���ی گەنجان‬ ‫لەشارەكەدا دەڵ��ێ؛ گەنجانێكی ئیفلیج لە‬ ‫بواری مادی و مەعنەوی جوگریافیای شاری‬ ‫هەڵەبجەیان داگ��ی��رك��ردووە‪ .‬گوتەی"ژیان‬ ‫هەمووی فتیەك لێگەڕێ باخۆی ب��ڕوات"‪،‬‬ ‫بووەتە وێردی سەر زمانیان و وەاڵمی هەموو‬ ‫پرسیارەكان بەتایبەتیش الی كوڕانی گەنج‪.،‬‬ ‫بێكاری و ڕەشبینیە و ئەمەش هیچ مەودایەكی‬ ‫بۆ پێشكەوتنی گەنجان ناهێڵێتەوە‪.‬‬ ‫تاكە پێشكەوتن لە بەرنامەیاندا"پارە‪ ،‬خانوو‪،‬‬ ‫هاوسەرگیری"یە‪ .‬گەنجان هێندە خەریكی ئەو‬ ‫ساتەن كە تیایدا دەژین بیڕ لە پێنج خولەك‬ ‫پاشتری خۆیان ناكەنەوە‪.‬‬ ‫رێبوار گەنجانی شارەكە بەچەند گروپێك‬ ‫دابەش دەكات و دەڵێ؛ گروپێكیان بەناوی"‬ ‫گروپی فقەیزم"ە كە زۆربەی گەنجانی شاری‬ ‫هەڵەبجە پێكدەهێنن بەهەردوو رەگەزی نیر و‬

‫مێ كە هیچ بڕوایان بەهەوڵدان و پێشكەوتن‬ ‫نییە و ژیان لە خۆشی و كەیفێكی زۆر كورتدا‪،‬‬ ‫كورت دەكەنەوە و رووخێنەر و خیانەتكاری‬ ‫سەرەكی كۆمەڵگان‪ .‬گروپی دووەم‪ ،‬گروپی‬ ‫"رۆشنبیری مارژیناڵ"ن كە زۆر بەتامەزرۆییەوە‬ ‫دەخوێننەوە و قوربانیشی لە پێناودا دەدەن‪،‬‬ ‫بەاڵم دیسان كێشە و كەموكورتی لەم گروپ‬ ‫و چینەشدا هەیە؛ چونكە ئەو زانیاری و‬ ‫ئایدیۆلۆژیایەی كە بەرهەمی خوێندنەوەیانە‪،‬‬ ‫تەنها ل��ە س��ن��ووری كەسایەتی خۆیان‬ ‫تێناپەڕێت و ناتوانن بیكەن بەهێزێك و لە‬ ‫دژی گروپەكانیتری گەنجان بەكاری بەكاری‬ ‫بهێنن‪ ،‬ئەم گروپەش هەژمارێكی زۆر كەمن‪.‬‬ ‫گروپی سێیەم‪ ،‬ئیسالمیە دۆگماتیزمەكان"ن‬ ‫كە ئێستا بوون بەدێوزمەیەك ژیانیان لە‬ ‫گەنجانی ش��ارەك��ە ك���ردووە بە زی��ن��دان و‬ ‫سەرچاوەی سەرەكی بەالدابردنی گەنجانن لە‬ ‫هەموو بابەتە ئایینیەكاندا‪ .‬جگە لە وشەی‬ ‫نوێژ و جیهاد كە پیرۆزیەكی ئەوتۆیان لە‬


‫گەنجان‬

‫‪36‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫من شەخسەن باوەڕم‬ ‫بە توێژی گەنج نەماوە و‬ ‫بەتایبەتی لەژێر دەستی ئەم‬ ‫دەسەاڵتە؛ چونكە لەوەتەی‬ ‫خۆمم ناسیووە‪ ،‬هەر لەناو رەنج‬ ‫و ماندوو بونمدامە‪ ،‬ئەمەش‬ ‫بەشی ژیانی هەرە زۆری‬ ‫گەنجانی شارەكەیە و بگرە‬ ‫خراپتریشە‪ .‬ئەوە لەكاتێكدایە‬ ‫لەسەر دەریایەك نەوت و‬ ‫سەرچاوەی سروشتی دەژین‪،‬‬ ‫كەچی لەهەموو ئیمكاناتێكی‬ ‫ژیانی بێ بەشین و خەڵكیش‬ ‫برسیەتی‬ ‫ئایینی ئیسالمدا هەیە هیچ وشەیەكی تر‬ ‫ناناسن‪.‬‬ ‫رێ��ب��وار ح��ەس��ەن پرسە كۆمەاڵیەتیەكان‬ ‫بەسەرچاوەی سەرەكی پرسەكان دەزانێت‬ ‫لەبەرامبەر بە گەنجان و دەڵێ؛ گەورەترین‬ ‫كێشەی گەنجان‪ ،‬كێشە كۆمەاڵیەتیەكانە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوان بۆ ساتێكی كەمیش باسی لێوە‬ ‫ناكەن‪ ،‬ئەمەش زۆر لە ئەخالق و كەلتووری‬ ‫ئاینی ئیسالم و حەزرەتی محەمەدەوە دوورن‪.‬‬ ‫ئەمانە هیچ لە ئایینی ئیسالم تێنەگەیشتوون‪.‬‬ ‫گوتەی"سیاسەت گاڵوەیان كردووەتە قەڵغانێك‬ ‫بۆ بەرگریكردن و شاردنەوەی الوازی كەمایەتی‬ ‫خۆیان لە بواری رامیاریدا ‪.‬ئەمانە بەهەموو‬ ‫شێوەیەك سیاسەت رەتدەكەنەوە و بەهۆكاری‬ ‫سەرەكی پاشكەوتنی كۆمەڵگای دادەنێن‪.‬‬ ‫ئ��ەو گەنجەی سیاسەت بكاتە ئامرازێك‬ ‫بۆ پاراستنی نیشتیمان و نەتەوە و بەها‬ ‫مرۆڤایەتیەكان بەدواكەوتوو‪ ،‬كۆنەپەرست و‬ ‫تێنەگەیشتوو لە ژیان وەسف دەكرێت‪ ،‬ئەمە‬ ‫كێشەی سەرەكی گەنجانە و سیستەمیش‬ ‫ئەمەی زۆر پێ خۆشە‪.‬‬ ‫"ئ��ەن��وەر ك��ەری��م"‪ ،‬گەنجێكی كرێكار و‬ ‫رەنجدەرە لەبنەماڵەیەكی ه��ەژاری شارەكە‬ ‫دەڵ���ی؛ هەڵەبجە ب��ەدرێ��ژای��ی م��ێ��ژوو لە‬ ‫ژێركاریگەری حیزبە ئیسالمیەكاندا بووە‪،‬‬ ‫و بنەماڵەكان لەژێر كاریگەری ئەو الیەنە‬ ‫ئیسالمیانەدان و بەدەر لەوانە كەسیان قەبوڵ‬ ‫نییە‪ .‬ئەمەش وای ك��ردووە كە رێكخراوێك‬ ‫وەكو داعش سود لەو بارە سۆزدارییە گەنجان‬ ‫ببینێت و هەڵەبجە وەكو زەمینەیەك بۆ خۆی‬

‫و رێكخستنەكەی ببینێـت‪ .‬بۆیە ئەو گروپانە‬ ‫خۆیان لەگەنجانی بێكارو خاوەن شەهادە‬ ‫و فەقیر نزیك كردۆتەوە‪ .‬لەرێگەی هاندانی‬ ‫گەنجان بۆ بەناو سەرخستنی دینی ئیسالم‬ ‫پەلكێشی شەڕی سوریا و ئێراقیان دەكەن‪.‬‬ ‫ئەم شارە لەدێرزەمانیشەوە شوێنی ملمالنێ و‬ ‫ئاژاوە و شەڕی نێوان الیەنە سیاسیەكان بووە‪،‬‬ ‫ئەمڕۆش كاریگەری ئەو ملمالنێیە هەر ماوە و‬ ‫كەمی نەكردووە و باج و قوربانی سەرەكی ئەم‬ ‫ملمالنێیانەش گەنجانی شارەكەن كە دەیدەن‪.‬‬ ‫ئ��ەوەی كە لەئێستاشدا گەنجان هاندەدات‬ ‫بەشداری ریزەكانی رێكخراوی تیرۆریستی‬ ‫داعش دەبن هەر هەمان عەقڵیەت و كەلتورە‬ ‫كە لەكۆنەوە بۆ گەنجانی شارەكە ماوە‪.‬‬ ‫كەلتووری سەر شەقام و گوێنەدان بەهیچ‬ ‫ب��وارێ��ك ل��ە ب��وارەك��ان��ی ژی��ان و نەبوونی‬ ‫هۆشیاریەكی نەتەوەیی‪ ،‬هەروەها بیركردنەوە‬ ‫لە ژیانێكی ئەفسانەیی‪ ..‬تایبەتمەندی‬ ‫شەڕانگێزی گەنجانی هەڵەبجەی گەیاندووەتە‬ ‫ئاستی لوتكە‪.‬‬ ‫"كاروان حسین"‪ ،‬كە بەكاروانە سور بەناوە‬ ‫لەشاری هەڵەبجە دەڵ��ێ؛ هەڵگرتنی چەك‬ ‫و ب��وون بەخاوەنی چەكێك لەناو گەنجان‬ ‫هەڵەبجە بۆوەتە كەلتورێك‪ .‬ئەم كەلتورە لە‬ ‫مێژە هەیە و حەزكردن لەچەك لەناوخوێن‬ ‫و دەمارەكانی گەنجاندا دێت و دەچێت‪.‬‬ ‫گووتەی‪":‬هەر گەنجێك چەكی نەبێت پیاو نیە‬ ‫یان مادام چەكی نیە كابرایەكی ترسنۆكە" ئیتر‬ ‫بۆوەتە قسەی سەرزمان و بن زمانی هەموو‬ ‫گەنجێكی شارەكە‪ .‬ئەمە دەردێكی گەنجانی‬ ‫هەڵەبجەیە‪ .‬گەنجێكی بەشوێنی چەكەوە بێ‪،‬‬ ‫ئاخۆ دەتەوێ چی لێ چاوەڕوان بكەی‪.‬‬ ‫ئێستا گەنجان پۆل پۆل واز لە خوێندن‬ ‫دەهێنن و روودەكەنە ناوەندە سەربازیەكا نلە‬ ‫حكومەتدا‪ .‬بەشێكی تری ئەو گەنجانەی كە‬ ‫وازیان لە خوێندن هێناوە دەبنە پێشمەرگە‪،‬‬ ‫یان دەبنە پۆلیس‪ ،‬یان چاالكیە مەدەنیەكان‬ ‫و بۆ ئەمەش پێیان دەگ��وت��رێ‪ ،‬پێویستە‬ ‫چەكتان هەبێت و بیكڕن‪ .‬بەمەش زۆربەی‬ ‫گەنجانی هەڵەبجە چەكدار كراون‪ .‬كێشەی‬ ‫هەرە مەترسیدار لێرەدایە‪ ،‬بەشێوەیەكی زۆر‬ ‫بێبەرنامە بەكارهێنانی ئەو چەكەیە كە لەكۆچە‬ ‫و كۆاڵنەكاندا لەگەڵ خۆیاندا دەیگەڕێنن‪.‬‬ ‫ئەمەی پرسی سەرەكی گەنجان‪ ،‬سیستەمیش‬ ‫ئەمەی پێ خۆشە و ئەم سیاسەتە بەسەر‬ ‫گەنجان و كۆمەڵگەی هەڵەبجە بەرێوە دەبات‬ ‫و لەقازانجیەتی‪ ،‬چونكە هەتا گەنجانی شارە‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫نەزان بن و لەبواری سەقافەت و رۆشنبیری‬ ‫سەردەمدا دواكەوتووتر بن بەو ئەندازەی‬ ‫دەسەاڵتی حاكم لەشارەكە لەقازانجیەتی‪.‬‬ ‫"عەباس ئەسغەر بەیاتی" گەنجێكی‬ ‫تۆركمانی شاری كەركوكە كە ئیشی چاكردنەوە‬ ‫و فرۆشتنی شتومەكی ماتۆرسكیلیتە‪ .‬عەباس‬ ‫دەڵێت‪":‬من نزیكەی پانزدە ساڵە كاری‬ ‫كرێكاری و حەماڵێم كرد و ئێستاش كاری‬ ‫ماتورسكیلت دەكەم‪ .‬لەزووەوە لە قۆتابخانە‬ ‫هاتمە دەرەوە‪ ،‬ئ��ەوەش لەبەر نەبوونی و‬ ‫دەستكۆرتی ماڵەوەمان بوو‪ ،‬ئەمەش ژیانی‬ ‫زۆرێك لەو گەنجانەیە كە وەكو منن‪.‬‬ ‫عەباس ئەڵێت لەئیستدا من مەجبورم بۆ‬ ‫ماڵی خۆمان و براكەم كە خێزندارە پەیدا‬ ‫بكەم ئەوەش بەهەزار مەینەتی و هیالكیوە؛‬ ‫چونكە براكەم كەم ئەندامە و باوك و دایكشم‬ ‫پیرن‪ .‬بەراستی ئەم حكومەتەی ئێستا هیچ‬ ‫یارمەتیەكی خەڵكی نادا‪ .‬هەر لەكەمی كارەبا‬ ‫و ئاوەوە یان نییە یانیش ئەوەندە گران بووە‬ ‫كە لەحیسابدا نییە‪ ،‬هەموو شتومەكی ژیانیان‬ ‫قورس كردووە كە مرۆڤ ناتوانێ بەراحەتی‬ ‫لەژێر بار دەربێ‪ .‬هەمووی ئەمانەش بۆ ئەوەیە‬ ‫كە تاكەكانی كۆمەڵگا لەو زۆڵم و زۆری و‬ ‫گەندەڵكاریەی دەسەاڵتداران بێ ئاگا بن‪.‬‬ ‫بەیاتی نمونەی دوكانە خنجیالنەكەی خۆی‬ ‫دەهێنێتەوە و دەڵێت‪":‬ئەم دۆكانە بچووكە‬ ‫ك��ە م��ان��گ��ان��ە"‪"200‬ه��ەزار ك��رێ پ��ێ��دەدەم‪،‬‬ ‫بەراستی زۆرە لەگەڵ ئ��ەوەش خاونەكەی‬ ‫دەیەوێت زیادیشی بكات‪ .‬بەراستی الیەنە‬ ‫پەیوەندیدارەكان لەئاستی گۆزەرانی خەڵكی‬ ‫ه���ەژار زۆر زۆر ك��ەم��ت��ەرخ��ەم��ن‪ .‬ئێمەی‬ ‫گەنج هەمیشە سەرقاڵی ئیشی وەهاین‪ ،‬و‬ ‫دەسەاڵتیش هیچ ئاوەرێكمان لێناداتەوە‪،‬‬ ‫جێگە لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا نەبێ‪.‬‬ ‫عەباس رەخنەش لەكاناڵەكانی راگەیاندنیش‬ ‫دەگ��رێ��ت كە ئێش و ئ��ازارەك��ان��ی��ان وەكو‬ ‫پێویست ناگەیننە الیەنە پەیوەندیدارەكان و‬ ‫لەژیان و گۆزەرانیان ئاگاداریان ناكەنەوە‪.‬‬ ‫"ئەیوب محەمەد"‪ ،‬گەنجێكە كە وەكو خۆی‬ ‫دەڵێ ماوەی چوار ساڵی خەریكی بەقاڵیە و‬ ‫دەڵێت‪ ،‬بەهۆی دەستكۆرتی و نەبوونی باری‬ ‫گۆزەران دەستم لەقۆتابخانە هەڵگرت‪ .‬ژیانی‬ ‫گەنجانی شارەكەش بەم شێوەیە پێناسە‬ ‫دەكا و دەڵێ‪":‬گەنجان لەداروخانێكی فكری و‬ ‫ئایدیۆلۆژیدا دەژین و لەژێر فشار و شەڕێكی‬ ‫دەرونین لەالیەن دەسەاڵتدارانەوە‪ .‬بۆ ئەوەی‬ ‫بێكاریگەر بیانهێڵنەوە‪ ،‬بەهەموو شێوەیەك‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪37‬‬

‫گەنجان‬

‫گوتەی"سیاسەت گاڵوەیان كردووەتە قەڵغانێك بۆ بەرگریكردن و شاردنەوەی الوازی كەمایەتی‬ ‫خۆیان لە بواری رامیاریدا ‪.‬ئەمانە بەهەموو شێوەیەك سیاسەت رەتدەكەنەوە و بەهۆكاری سەرەكی‬ ‫پاشكەوتنی كۆمەڵگای دادەنێن‪ .‬ئەو گەنجەی سیاسەت بكاتە ئامرازێك بۆ پاراستنی نیشتیمان و‬ ‫نەتەوە و بەها مرۆڤایەتیەكان بەدواكەوتوو‪ ،‬كۆنەپەرست و تێنەگەیشتوو لە ژیان وەسف دەكرێت‪ ،‬ئەمە‬ ‫كێشەی سەرەكی گەنجانە و سیستەمیش ئەمەی زۆر پێ خۆشە‬ ‫ه��ەوڵ��دەدەن گەنجان بێ ئیرادە بكەن و‬ ‫گاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی كۆمەاڵیەتی كەم‬ ‫بكەنەوە‪.‬‬ ‫ئەیوب دەڵ��ی؛ تموحی دەسەاڵتداریەتی و‬ ‫سەرمایەداران لەوەدایە كە هەمیشە دەیانەوێت‬ ‫كۆمەڵگا بكەنە ژێردەستەی خۆیان‪ .‬ئەمەش‬ ‫لەسەر گەنجان پێكدێنن لەپلەی یەكەمدا‪.‬‬ ‫كاتێك لەم بوارەدا سەركەوتن‪ ،‬ئاوا هەموو‬ ‫كۆمەڵگا بێ كاریگەر دەكەن و رۆح لەكۆمەڵگا‬ ‫دادەبڕن و بێ رۆحی دەكەن و تەنیا شەمایەكی‬ ‫لێ دەهڵێنەوە‪.‬‬ ‫دەسەاڵت نەك گرنگی بەفكر و نەش بەرا و‬ ‫بۆچوونی گەنجان دەدات‪ ،‬هەر بۆیە هەموو‬ ‫هێز و وەری گەنجان ب��ەف��ی��رۆدا دەچ��ێ‪.‬‬ ‫زۆر گەنجمان هەیە كە لەبواری خوێندندا‬ ‫شەهادەی بەرزیشیان بڕیووە‪ ،‬بەاڵم لەبەر‬ ‫ئەوەی كەس ئیتمامیان پێنادا و ئەو هێز و‬ ‫توانایە كاناڵیزە ناكات‪ ،‬ئەوا لەكۆتاییدا ئەوان‬ ‫دەگەڕێنەوە بەدوای كرێكاری و دەسفرۆشیدا‪.‬‬ ‫ئەمە كوشتنی تواناكانی گەنجانە‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫لەشارەكی وەكو كەركوكدا‪ ،‬بەم شێوەیەش‬

‫رۆحی پێكەوەژیان لەناو چینی گەنجانیشدا‬ ‫بەرەو الوازی دەبەن‪.‬‬ ‫ئ��ەی��وب ك��ە خ��ۆی گەنجێكە‪ ،‬دەڵ���ێ؛ من‬ ‫شەخسەن باوەڕم بە توێژی گەنج نەماوە و‬ ‫بەتایبەتی لەژێر دەستی ئەم دەسەاڵتە؛ چونكە‬ ‫لەوەتەی خۆمم ناسیووە‪ ،‬هەر لەناو رەنج و‬ ‫ماندوو بونمدامە‪ ،‬ئەمەش بەشی ژیانی هەرە‬ ‫زۆری گەنجانی شارەكەیە و بگرە خراپتریشە‪.‬‬ ‫ئەوە لەكاتێكدایە لەسەر دەریایەك نەوت و‬ ‫سەرچاوەی سروشتی دەژین‪ ،‬كەچی لەهەموو‬ ‫ئیمكاناتێكی ژیانی بێ بەشین و خەڵكیش‬ ‫برسیەتی‪.‬‬ ‫ئەوەتا ئیمارات لەبەرچاوانە‪ ،‬ل��ەدەرەوە‬ ‫خۆڵی كڕیووە‪ ،‬ل��ەرووی نەوت و سەرچاوە‬ ‫سروشتیەكانەوە گەلێك الوازن‪ ،‬بەاڵم لەو پەری‬ ‫رەفاهیاتدا دەژی��ن‪ .‬كەركوكیش كەخاوەن‬ ‫نەوت و ئاو و سروشتێكی زۆر و دەوڵەمەندە‪،‬‬ ‫دایمە لە ژێر فەقیری و نەبوونی و شەڕدایە‪.‬‬ ‫ئەیوب ئەحمەد باوەڕی بە حكومەتیش نەماوە‬ ‫كە كارێك بۆ خەڵك بكات و دەڵێ؛ من داوای‬ ‫هیچ لەم حكومەتە ناكەم؛ چونكە باوەڕم‬

‫پێان نەماوە جێگە لەوەی لەرووی ئەمنیەوە‬ ‫بمانپارێزن‪.‬‬ ‫"ئەركان ئەحمەد"‪ ،‬كە پێشتر سەرباز‬ ‫بووە و لە ئێستا وازی هێناوە دەڵێ؛ لەگەڵ‬ ‫بۆچوون جۆدا‪ ،‬زۆرینەی گەنجان لەئێستادا‬ ‫رەشبین و بێ هیوان لەشارەكەدا‪ .‬رۆژبەرۆژ‬ ‫ب��ەرو الوازی دەڕوی��ن ئەمەش بەهۆی ئەو‬ ‫سیستەمە سەقەتیە كە لەسەر چینی گەنج‬ ‫بەرێوە دەچ��ێ‪ .‬منیش بەهۆی فەقیرەوە‬ ‫وازم لەقۆتبخانە هێنا و رووم لەبازاڕ كرد بۆ‬ ‫ئەوەی بژیوی ژیانمان دابین بكەم‪ ،‬چونكە‬ ‫هیچمان لەم حكومەت و دەسەاڵتەوە نەدی‬ ‫كە یارمەتیەكمان بدات‪ .‬من زۆر زۆر رەشبینم‪،‬‬ ‫ئەم دەسەاڵت تەنیا حەز و توانای گەنجان‬ ‫دەكوژێ‪ .‬دەسەاڵت تەنیا گەنجان فێری جگەرە‬ ‫و نێرگەلەكێشان و خواردنەوە مادە كەحكولیەكان‬ ‫دەكات‪ ،‬تۆ فێری ئەو شتانە كە زۆر كورت خایەنن‬ ‫و بۆ گەنجان بێ كەڵكن دەكا‪ ،‬بەراستی دەسەاڵت‬ ‫و حكومەتەكەی ئێمە نایەوێت گەنجان شت بزانن‪،‬‬ ‫تەنیا ئامانجیان هێشتنەوەی گەنجانە لەنەزانی‪.‬‬ ‫ئەمەش وای كردووە كە كۆمەڵگا بەرەو دواوە‬

‫بچێ و چینی گەنجیش لەبێ هیوایدا بمێننەوە‪.‬‬


‫هۆنەر‬

‫‪38‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ژیانی تاكێك‪ ،‬گوزارشت لە ژیانی نەتەوەیەك‬

‫حەسەن زیرەك‪ ،‬ئەو هونەرمەندەی بە زیندوێتی ماوەتەوە‬

‫ئا‪ /‬كاروان ئیبراهیم‬ ‫حەسەن زیرەك‪ ،‬ماوەی "‪ "42‬ساڵە كۆچی دوایی‬ ‫كردوە‪ ،‬بەاڵم ناوی ئەو‪ ،‬ئاواز و سترانەكانی ئەو‪،‬‬ ‫پێناچێت هەرگیز كۆچ بكەن؛ چونكە بوونەتە‬ ‫بەشێكی مەزن لە هونەری مۆسیقا و گۆرانی‬ ‫گەلی كورد‪ ،‬ئەو گەلەی تا ئێستاش نكوڵی لە‬ ‫هەبوون و ناسنامەی نەتەوەیی دەكرێت‪.‬‬ ‫ژیانی حەسەن زی��رەك‪ ،‬گوزارشتە لە ژیانی‬ ‫ن��ەت��ەوەی ك��ورد؛ چونكە ئ��ەو ب����ەردەوام لە‬ ‫دەربەدەریدا ژیاوە‪ ،‬هەروەكو چۆن نەتەوەكەشی‬ ‫ب��ەردەوام ئاوارە و دەرب��ەدەر بووە‪ ،‬ئەگەرچی‬ ‫ئەو هیچ خوێندەواری نەبووە‪ ،‬بەاڵم تونیویەتی‬ ‫بە هونەرەكەی رەوش��ی ئەو كاتەی كورد بۆ‬ ‫نەوەكانی داهاتوو بگێڕێتەوە‪.‬‬ ‫"ژیانی حەسەن زیرەك"‬ ‫حەسەن عەبدوڵاڵ‪ ،‬ناسراو بە حەسەن زیرەك‪ ،‬لە‬ ‫رۆژی "‪"29‬ی تشرینی دووەمی ساڵی "‪ "1921‬لە‬ ‫دایكبووە‪ ،‬شوێنی لە دایكبوونی زۆر ڕوون نییە‪،‬‬

‫هەندێك لەو كەسانەی كە ئاگایان لە ڕابردووی‬ ‫ئەو بووە‪ ،‬دەڵێن لە بۆكان لە دایكبووە و زۆر‬ ‫كەسیش لەوانەی كە لە نزیكەوە دەیناسن‪،‬‬ ‫گوندی (هەرمێلە) كە دەكەوێتە نێوان شاری‬ ‫سەقز و بۆكان‪ ،‬بە شوێنی لە دایكبوونی دەزانن‪.‬‬ ‫زیرەك‪ ،‬گۆرانیبێژی ناوداری كورد‪ ،‬هونەرمەند و‬ ‫مۆسیقازانی سروشتی‪ ،‬یەكێكە لە بەناوبانگترین‬ ‫هونەرمەندانی ك��ورد‪ ،‬بەرچاوترین كاری ئەو‬ ‫كۆكردنەوەی گەنجینیەیەك لە هونەری ئاواز و‬ ‫گۆرانی كوردییە كە بە دەنگی خۆی وتویەتی‪.‬‬ ‫باوكی ناوی عەبدوڵاڵیە و دایكی ئامینەی ناو‬ ‫ب��ووە‪ ،‬باوكی لە الی خانانی ئاغای گوندی‬ ‫هەرمێلە كاری ك��ردووە‪ ،‬لەبەر لێهاتوویی بە‬ ‫زیرەك ناوی دەركردووە‪ ،‬ناوبراو جگە لە حەسەن‬ ‫دوو كوڕی دیكەی بە ناوەكانی حسێن و مینە‬ ‫هەبووە‪.‬‬ ‫حەسەن زیرەك لە تەمەنی ژێر "‪ "10‬ساڵیدا‬ ‫لەگەڵ چەند كەسێك لە دەنگخۆشانی بۆكان لە‬ ‫شاییەكانی ناو شار و گوندەكانی بۆكان گۆرانی‬ ‫وتووەتەوە‪ ،‬لەو ماوەیەدا بەردەستی مسگەری‬

‫و قاوەچییەتی دەكا و هەروەها خزمەتی ماڵە‬ ‫دەوڵەمەندەكانی بۆكانی كردووە‪.‬‬ ‫زیرەك تەمەنی "‪ "11‬سااڵن بووە‪ ،‬كە باوكی‬ ‫كۆچی دوای��ی ك��ردووە‪ ،‬دوای ئ��ەوە چوونەتە‬ ‫شاری سەقز‪ ،‬پاشان دایكی زیرەك هاوسەرگیری‬ ‫كردووەتەوە‪ ،‬ئەوەش بووتە هۆی دژواری زیاتر‬ ‫لە ژیانی ئابووری و كۆمەاڵیەتی بۆ زیرەك و‬ ‫خوشك و براكانی‪.‬‬ ‫"دەربەدەری"‬ ‫ئ��ەو ب����ەردەوام سەرقاڵی ك��ارك��ردن ب��ووە و‬ ‫چەندین كاری جیاوازی كردووە‪ ،‬بەاڵم رۆژێك‬ ‫بە ئۆتۆمبێل كەسێكی ك��ردووە ب��ەژێ��رەوە و‬ ‫سەرئەنجام ئەو كەسە گیانی لەدەستداوە‪ ،‬بەو‬ ‫هۆیەشەوە زیرەك سەری خۆی هەڵگرتووە و‬ ‫و رۆژهەاڵتی كوردستانی جێهێشتووە و بەرەو‬ ‫باشوری كوردستان هاتووە‪.‬‬ ‫دواتر زیرەك گەیشتوەتە شاری بەغداد و لەوێ‬ ‫بەهۆی چەند كەسێكەوە لە میوانخانەی (شومال‬ ‫ئەلكەبیر) دامەزراوە‪ ،‬لەوێش دەستی بە گۆرانی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫وت��ن ك���ردووە و لە ماوەیەكی كەمدا ناوی‬ ‫دەرك��ردووە‪ ،‬بەو هۆیەشەوە چەند كەسێك لە‬ ‫هونەرمەندان و مۆسیقیارانی ئەو كاتەی كوردی‬ ‫ناسیوە‪ ،‬وەك هونەرمەندی مەزن عەلی مەردان‪.‬‬ ‫زیرەك بۆ یەكەمین جار لە ساڵی "‪ "1953‬لە‬ ‫بەشی كوردی رادیۆی بەغداد گۆرانی دەڵێت‪،‬‬ ‫ئ��ەوەش دەبێتە سەرەتای ناوبانگدەركردنی‬ ‫حەسەن زیرەك و ناوی لە زۆر شوێنی كوردستان‬ ‫باڵودەبێتەوە‪.‬‬ ‫هەربۆیە لە ماوەی مانەوەی لە بەغدا دەیان‬ ‫گۆرانی تۆمار ك��ردوە‪ ،‬زی��رەك نزیكەی "‪"10‬‬ ‫ساڵ لە ئێراق و باشوری كوردستان ماوەتەوە‪،‬‬ ‫بەوەش بووەتە دۆست و ئاشنای زۆر هونەرمەند‬ ‫و گۆرانیبێژی بەناوبانگی كورد و سودی لە‬ ‫ئەزموون و رێنماییەكانیان وەرگ��رت��ووە‪ ،‬بە‬ ‫تایبەتی زیرەك وەك خۆی باسی دەكات‪ ،‬زۆر‬ ‫سودی لە تواناكانی مامۆستا عەلی مەردان‬ ‫وەرگرتووە و مەردان زۆر هاوكاری كردووە‪.‬‬ ‫"رادیۆی كوردی لە تاران"‬ ‫حەسەن زیرەك لە ساڵی "‪ "1958‬گەڕاوەتەوە‬ ‫رۆژهەاڵتی كوردستان و ئێران و چووەتە رادیۆی‬ ‫كوردی لە تاران‪ .‬هەر لەو ساڵەدا لە رادیۆی تاران‬ ‫لەگەڵ میدیا زەندی ئاشنا بووە و هاوسەرگیریان‬ ‫كردووە‪ ،‬دوو منداڵی بووە بە ناوەكانی (مەهتاب‬ ‫و ئارەزوو)‪.‬‬ ‫دوایی حەسەن زیرەك چووەتە شاری بانە و‬ ‫سااڵنێكیش لە مهاباد و چەند ساڵێكیش لە‬ ‫شاری شنۆ ژیاوە و دوكانی چایخانەی هەبووە‪.‬‬ ‫زیرەك كاتێكیش لە شاری سلێمانی بووە لە تیپی‬ ‫(شانۆی هونەرە جوانەكان) لەگەڵ (سێوەخان‬ ‫و رەشۆڵ عەبدوڵاڵ) لە شانۆكای (بووكی ژێر‬ ‫دەواری ڕەش و خەسوو یان ئەژدیها و تەڕپیر)‬ ‫بەشداری كردووە‪.‬‬ ‫"سترانەكانی زیرەك"‬ ‫یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی گۆرانییەكانی‬ ‫حەسەن زیرەك‪ ،‬پشت بەستنی ئەو بە گۆرانی‬ ‫فۆلكلۆرییە‪ ،‬ئەو چاوی بە زۆر ناوچە و مەڵبەندی‬ ‫كوردستان ك��ەوت��ووە‪ ،‬لێیان م��اوەت��ەوە‪ ،‬الی‬ ‫خەڵكەكەی میوان بووە و هەڵسان و دانیشتنی‬ ‫لەگەڵیان ب��ووە و لەگەڵ شێوەی ژیانیان و‬ ‫جلوبەرگ و هەڵسوكەتیان ئاشنا بووە‪.‬‬ ‫ئەو گۆرانییانەی لە خەڵكەوە بیستوویەتی فێر‬ ‫ب��ووە‪ .‬هەرچەند زی��رەك زۆر گۆرانیشی هەیە‬ ‫كە هەم هەڵبەستەكەی و هەم ئاوازەكەی هی‬ ‫خۆیەتی‪ ،‬ب��ەاڵم شیعری شاعیرانی ن��اوداری‬ ‫كوردیشی بەكارهێناوە‪ ،‬لەوانە (نالی‪ ،‬وەفایی‪،‬‬ ‫سەید كامیل ئیمامی‪ ،‬كوردی‪ ،‬هەردی‪ ،‬پیرەمێرد‬ ‫و هێمن)‪.‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫"ژیانێكی پڕ ئازار"‬ ‫حسەن زیرەك نە لە ئێران و نە لە ئێراق ڕووی‬ ‫خۆشیی نەدیوە‪ ،‬هەڵسووكەوتی حكومەتی ئێران‬ ‫كێشەی زۆری بۆ درووستكردوە‪ ،‬بۆ نموونە دوای‬ ‫ماوەیەك ئیتر ڕێگەیان نەداوە بە ڕادیۆی تاران‬ ‫گۆرانییەكانی باڵوبكاتەوە‪ ،‬ئەوەش دڵی ناسكی‬ ‫زیرەكی ڕەنجاندوە و بڕیاریداوە چیتر نەگەڕێتەوە‬ ‫تاران‪ ،‬دیسان رووی لە بەغداد كردوەتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دەستبەسەر كراوە و لە بەندیخانە ئەشكەنجە‬ ‫دراوە‪.‬‬ ‫خۆی لە تۆمارێكی دەنگیدا دەیگێڕێتەوە كە‬ ‫لە بنمیچ هەڵواسراوە و لێیدراوە و سوكایەتی‬ ‫پێكراوە‪ ،‬بۆیە دوای ئازادبوونی دیسان روو لە‬ ‫ئێران دەكاتەوە‪ ،‬بەاڵم بۆ بەدبەختی لە ئێرانیش‬ ‫ساواك دەیگرێ و ئەشكەنجەی زۆری دەكەن‪،‬‬ ‫زیرەك لە شوێنێك چۆنییەتی ئەشكەنجەكان‬ ‫دەگێڕێتەوە و ئەو گێڕانەوەیەش وەك یادگاری‬ ‫ماوەتەوە‪.‬‬ ‫زیرەك لە نێوان سااڵنی "‪ 1962‬تا ‪ "1964‬لە‬ ‫ڕادیۆی كرماشان كاری كردووە‪ .‬لەو ماوەیەدا‬ ‫لەگەڵ مۆسیقاژەنە ناودارەكانی وەك موجتەبا‬ ‫م��ی��رزادە‪ ،‬محەمەد عەبدولسەمدی‪ ،‬ئەكبەر‬ ‫ئیزەدی و بەهمەن پوولەكی كاری ك��ردووە و‬ ‫ئەو هاوكارییە بووە هۆی خولقاندنی بەرهەمی‬ ‫وا كە وەك شاكارەكانی مۆسیقای ئەو سەردەمە‬ ‫ماونەتەوە‪.‬‬ ‫"نەخۆشی و مەرگ"‬ ‫لە ساڵەكانی كۆتایدا نەخۆشییەك كە لە مێژ بوو‬ ‫حەسەن زیرەكی ئازار دەدا‪ ،‬فشاری زیاتری بۆ‬ ‫هێنابوو‪ ،‬چەند جارێك لە نەخۆشخانەكانی ورمێ‬ ‫و بۆكان خەواندیان‪ ،‬بەاڵم نەخۆشییەكەی كە‬ ‫شێرپەنجە بوو‪ ،‬دەستبەرداری نەبوو‪.‬‬ ‫هەر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە حەسەن زیرەك‬ ‫لە رۆژی "‪"26‬ی حوزەیرانی ساڵی "‪ "1972‬لە‬ ‫نەخۆشخانەی شاری بۆكان كۆچی دوایی كرد و‬ ‫بە یەكجاری نەهامەتییەكانی ژیانی جێهێشت‪،‬‬ ‫ئەو لەسەر وەسێتی پێشوتری خۆی لە بناری‬ ‫كێوی ناڵەشكێنە‪ ،‬كە دەڕوانێتە بۆكان نێژرا‪،‬‬ ‫بۆكان زێ��دی منداڵی زی��رەك ب��وو‪ ،‬هەروەها‬ ‫گۆرانیشی بەسەر ناڵەشكێنە و روانینی بۆ بۆكان‬ ‫وتووە‪.‬‬ ‫"مەرگی زیرەك"‬ ‫حەسەن زیرەك لە تۆمارێكی دەنگیدا كە وەك‬ ‫خۆی ئاماژەی پێكردووە‪ ،‬لە كۆتایی ماڵئاوایی‬ ‫یەكجاریدایە و لەو كاتەشدا چایخانەیەكی هەیە‪،‬‬ ‫رەخنە لەوە دەگرێت كە هونەر لەناو كوردا‬ ‫قەدری نەبووە و هونەر بۆ ئەو شتێكی نەكردووە‬ ‫بە دوایدا بچێ‌‪.‬‬

‫‪39‬‬

‫هۆنەر‬

‫زیرەك ئاوێتەی‬ ‫كاسەدۆی ماڵە گوندنشینان‪،‬‬ ‫گاسنی جوتیاران‪ ،‬مێرگوڵی‬ ‫كوێستانان‪ ،‬ماندوێتی ڕێبواران‪،‬‬ ‫ئارەقەی هەنیەی كیژان‪،‬‬ ‫ئاوێزانی جێژوانی گەنجان‪،‬‬ ‫خەڵوەتی عاشقان‪ ،‬كەرنەڤاڵی‬ ‫خۆشەویستان‪ ،‬الوانەوەی‬ ‫منداڵە بێنازەكان دەبوو‪،‬‬ ‫عەشقی گۆرانی بێ ئۆقرەی‬ ‫كردبوو‪ ،‬تەمەنی بە گەڕیدەیی‬ ‫و گەڕان بە دوای سروشتی‬ ‫جوان و ئاوازی جۆشدار و‬ ‫گۆرانی خرۆشدار بردەسەر‪،‬‬ ‫ئەوەی لە ناخیدا گینگڵی دەدا‪،‬‬ ‫ئەوەی هەناوی دەوروژاند‬ ‫وایلێكردبوو"جێیەك نەبێ تێیدا‬ ‫بسرەوێ‬ ‫باس لەوەش دەكات‪ ،‬كە دەیەوێت زوو بچێتە‬ ‫ژێر خاك و مرۆڤی كورد نەبینێت‪ ،‬دیارە هیچ‬ ‫رێزێكی شایستە لەو كاتەدا لەو هونەرمەندە‬ ‫مەزنە نەگیراوە‪ ،‬هەربۆیە لە مرۆڤی كورد توڕەیە‬ ‫و زۆر رەخنەی تر دەگرێت‪ ،‬كە گوزارشتە لە‬ ‫ژیانی پڕ چەرمەسەری ئەو‪.‬‬ ‫"دەركێكی قووڵ لە فەرهەنگی‬ ‫كوردەواری"‬ ‫وریا رەحمانی‪ ،‬نوسەر‪ ،‬لە بارەی هونەرمەند‬ ‫حەسەن زیرەكەوە دەڵێت‪":‬دەنگێكی رەها و‬ ‫سرووشتیانەی بزوێنەر‪ ،‬دەركێكی ق��ووڵ لە‬ ‫فەرهەنگی ك���وردەواری‪ ،‬دەسەاڵتێكی بەرین‬ ‫بەسەر هونەر و كاری موسیقی و هەستێكی‬ ‫ناسك و جوانی ناسانە و خوڵقێنەر لەگەڵ‬ ‫هەوڵی بێ‌وچان و ماندوونەناسانەی بەردەوام‪،‬‬ ‫هونەرمەندێكی وەه��ا م��ەزن و گشتگیر و‬ ‫جاویدانەی لە حەسەن زیرەك درووست كرد كە‬ ‫بە ئەرخایەنیەوە وەك گەورەترین و هەرمانیترین‬ ‫هونەرمەندی نەمری كورد لە هەمیشەیی مێژوودا‬ ‫بمێنێتەوە"‪.‬‬ ‫ئەو نوسەرە باس لەوەش دەكات‪":‬كاتێك وردتر‬ ‫دەڕوانینە كارەكانی ئەم گۆرانیبێژە ئەفسانەییەی‬ ‫واڵتەكەمان پتر ئەو راستییەمان بۆ دەردەكەوێ‬ ‫كە موزیكی زی��رەك تەنانەت ل��ەوپ��ەڕەوەی‬ ‫زەرفییەتەكانی موزیك و فەرهەنگ و هونەری‬ ‫كوردەواریدا روویداوە و پەرژینەكانی بەزاند و‬ ‫وەك كەسایەتییەكی هونەرپەروەری كورد لە‬


‫هۆنەر‬

‫‪40‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ژن سەرەكیترین گەوهەری گۆرانی و بەستەكانی حەسەن زیرەكە‪ ،‬ئەم توخمە و رەنگدانەوەی‬ ‫چەند توخمی دیكەی وەكو زێدی لەدایكبوون‪ ،‬نامۆیی و تەنیایی لە هەست و نەستی هونەرمەنددا‬ ‫كارێكی وایان كردووە كە بێ ئۆقرەیی بۆتە خەسلەت و ئاكار‪ ،‬بۆتە نەگیرسانەوە و كۆچەرۆیی لە‬ ‫كەسایەتییەكدا كە بۆتە "لوتكەی گۆرانی كوردیی لە سەدەی بیستەمدا‬ ‫ئاستێكی بەرباڵو و گەشەداری جیهانیدا پەرەی‬ ‫بە بەستێنە هونەرییەكانی مرۆڤ و خۆزگەكانی‬ ‫كورد بەخشیوە"‪.‬‬ ‫"بێ ئۆقرەیی بۆتە خەسڵەت و ئاكار"‬ ‫ئیسماعیل ئیسماعیلزادە‪ ،‬نوسەر‪ ،‬لە نوسینێكدا‬ ‫لەبارەی زیرەكەوە دەڵێت‪":‬ژن سەرەكیترین‬ ‫گەوهەری گۆرانی و بەستەكانی حەسەن زیرەكە‪،‬‬ ‫ئەم توخمە و رەنگدانەوەی چەند توخمی دیكەی‬ ‫وەكو زێدی لەدایكبوون‪ ،‬نامۆیی و تەنیایی لە‬ ‫هەست و نەستی هونەرمەنددا كارێكی وایان‬ ‫كردووە كە بێ ئۆقرەیی بۆتە خەسلەت و ئاكار‪،‬‬ ‫بۆتە نەگیرسانەوە و كۆچەرۆیی لە كەسایەتییەكدا‬ ‫كە بۆتە "لوتكەی گۆرانی كوردیی لە سەدەی‬ ‫بیستەمدا"‪.‬‬ ‫ئەوەشی نوسیوە‪":‬بە وردبوونەوە لە هەناوی‬ ‫گۆرانییەكانی هونەرمەند زیرەكدا دەتوانین زۆر‬ ‫الیەنی بەتایبەتی كۆمەاڵیەتی و پێكهاتەی ژیانی‬ ‫ئەو سەردەم دەربكێشین‪ .‬ژیانی ئاژەڵداری‪ ،‬ژیانی‬ ‫الدێی‪ ،‬جوتیاری‪ ،‬تاڕادەیەك ژیانی شار‪ ،‬خێڵەكی‬ ‫بوونی كۆمەڵگا و لە هەموویان بەرچاوتر ژیانی‬

‫ژن لە نێو كۆمەڵگای پیاوساالریدا‪ .‬رەنگدانەوەی‬ ‫ئەم توخمە واتە ژیانی ژن لە ژێر فەرمانی پیاودا‬ ‫و بەزۆری بەشوودان و دڵشكاوی و نامرادبوون‪،‬‬ ‫ملكەچ و بێدەنگكردنی ژن لە ئاست پیاو بە‬ ‫هەموو خەسلەتەكانییەوە‪ ،‬دابڕاندن لە ئەویندار‬ ‫‪ ...‬بە رادەیەك بەرچاوە كە ئاستی كۆیلەبوونی‬ ‫ژن بە دەست دابونەریت و ئایین دەردەخا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەڵوێستی هونەرمەند و خوێندنەوەی ئەو بۆ‬ ‫ئەم بەشە گەلێك جیاوازە و ئەویش نەك هەر لە‬ ‫رووی گۆرانییەكانیەوە؛ بەڵكو لە ئاكار و كردەوە‬ ‫نامۆكانی بە پێی ئەو دۆخە دەتوانین ببینین"‪.‬‬ ‫"ئارەقی هەنیەی كیژان"‬ ‫هەروەها هیوا رەش‪ ،‬كە بە هەمان شێوە نوسەرە‬ ‫و لەبارەی حەسەن زیرەكەوە نوسینێكی درێژی‬ ‫نوسیوە و باسی لەوە كردووە‪ ،‬هەموو ساڵێك‬ ‫سەردانی گۆڕەكەی دەك��ات‪ ،‬ئەو دەڵێت‪":‬ئەو‬ ‫زیرەكەی تەنها بە جەستە جێیهێشتوین و بە نەست‬ ‫هەمیشە لە ناوماندایە‪ ،‬ئەو گۆرانییانەی نیو سەدە‬ ‫لەمەوبەر چڕیویەتی هەر دەڵێی نیو چركە پێش‬ ‫ئێستایە!!‪ .‬زیرەك هونەرمەند نەبوو‪ ،‬بەهرەمەند‬ ‫نەبوو‪ ،‬زیرەك خوداوەند بوو‪ ،‬بەاڵم ئەفسوس‬

‫باغێك بە ناوی موعەممەر قەزافی‪ ،‬شەقامێك‬ ‫بە ناوی جەواهیری و دەیان كوچە و كۆاڵن و‬ ‫بازاڕ و ئەپارتمان چاپخانە و پارك و ماركێت ناو‬ ‫دەنرێن و دوو شەقام بە ناوی كەسێكەوە دەكرێ‪،‬‬ ‫بەاڵم زیرەك چۆن بە كولەمەرگی ژیا و چۆن‬ ‫بێكەس و بێدەرەتان بوو هەروا ماوەتەوە‪ ،‬زیرەك‬ ‫بە تۆبزی خۆی نەسەپاندایەتە نێو هونەری ئاواز‬ ‫و گۆرانی كوردییەوە ئەوا دەمێك بوو نابەرپرسانە‬ ‫و بێوێژدانانە هەوڵ بۆ سڕینەوەی ناوی دەدرا"‪.‬‬ ‫ئەو نوسەرە نوسیویشیەتی‪":‬زیرەك ئاوێتەی‬ ‫كاسەدۆی ماڵە گوندنشینان‪ ،‬گاسنی جوتیاران‪،‬‬ ‫مێرگوڵی كوێستانان‪ ،‬ماندوێتی ڕێبواران‪ ،‬ئارەقەی‬ ‫هەنیەی كیژان‪ ،‬ئاوێزانی جێژوانی گەنجان‪،‬‬ ‫خەڵوەتی عاشقان‪ ،‬كەرنەڤاڵی خۆشەویستان‪،‬‬ ‫الوان��ەوەی منداڵە بێنازەكان دەب��وو‪ ،‬عەشقی‬ ‫گ��ۆران��ی ب��ێ ئ��ۆق��رەی ك��ردب��وو‪ ،‬تەمەنی بە‬

‫گەڕیدەیی و گ���ەڕان بە دوای سروشتی‬ ‫جوان و ئاوازی جۆشدار و گۆرانی خرۆشدار‬ ‫بردەسەر‪ ،‬ئەوەی لە ناخیدا گینگڵی دەدا‪،‬‬ ‫ئەوەی هەناوی دەوروژاند وایلێكردبوو"جێیەك‬ ‫نەبێ تێیدا بسرەوێ"‪.‬‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪41‬‬

‫ژنان‬

‫ئۆجاالن؛‬ ‫هەتا خێزان شیكار نەكرێت ناتوانین دەسەاڵت ـ دەوڵەت ـ چین و كۆمەڵگا شیكار بكەین‬

‫كرۆكیەكی بچووكی كێشەكانی ناو دەوڵەت و دەسەاڵت لەناو خێزاندا ئاوا كراوە‬ ‫ئا‪ /‬دڵناز كەریم‬ ‫دەبێت زۆر باش دەرك بە خەسڵەتێكی خانەدانێتی‬ ‫بكرێت كە تایبەتمەندییەكە لە نزیكەوە رۆژگاری‬ ‫ئەمڕۆشمان پەیوەندیدار دەكات‪ .‬بنەماڵەگەرێتی‬ ‫و بوونی بە خ��اوەن ژمارەیەكی زۆری كوڕان‪،‬‬ ‫بەردی بناخەی ئایدیۆلۆژی خانەدانە‪ .‬فرەژنی‬ ‫و داخ���وازی ب��ەردەوام��ی��ان ب��ۆ ئ���ەوەی ك��وڕی‬ ‫زۆریان هەبێت‪ ،‬داخوازی سەرەكی ئایدیۆلۆژیای‬ ‫خانەدانە‪ .‬هۆكاری ئەمەش هێزی سیاسییە‪.‬‬ ‫هەر وەكو چۆن راهیب لە میانەی پشتبەستن بە‬ ‫هێزی "واتا" پێشەنگایەتی كرد‪ .‬كەسی بەهێزی‬ ‫خانەدان (بنەماڵە)ش لە رێگای پشتبەستن بە‬ ‫هێزی "سیاسی" رۆڵی پێشەنگایەتی دەبینێت‪.‬‬ ‫كاتێك گوێڕایەڵی هێزی سیاسی نەكرێت‬ ‫توندوتیژی بەكاردێنێت‪ .‬هەرچی هێزی راهیبە‬ ‫كاتێك گوێرایەڵی نەكرێت‪ ،‬هێزێكی مەعنەوی لە‬ ‫جۆری "غەزەبی خوداوەند" رۆڵی ئاگاداركردنەوە‬ ‫دەبینێت‪ .‬سەرچاوەی سەرەكی هێزی سیاسی‬ ‫"دارودەستەی سەربازی پیاوە بەهێزەكەیە"‪ .‬لە‬ ‫سەردەمی پێشووتری نێچیرڤانی‪ ،‬بە تایبەتی لەو‬ ‫قۆناخەی دایك ــ ژن تێیدا بە كاریگەربوو پیاو‬ ‫سنووردار كراوە‪.‬‬ ‫بە كورتی بۆ تێگەیشتن لەم دیاردەیە‪ ،‬پێویستە‬ ‫دەرك بە سیستەمی دایك ــ ژن و راستینەی‬ ‫خێزان بكرێت‪ .‬لە سیستەمی دایك ــ ژندا مێرد‬ ‫یان دیار نییە یاخود زۆر الوازە‪ .‬دایك ــ ژن‬ ‫كاتێك منداڵی دەبێت‪ ،‬ئەو ئافرەتە نییە "لەگەڵ‬ ‫ئەو پیاوەی خۆشی دەوێت ئەشقبازی بكات"‪.‬‬ ‫هێشتا ئەشق و كۆمەڵگای رەگەزپەرستی‬ ‫لە رۆژەڤ���دا نییە‪ .‬ئافرەت بە پەیوەندی ژن‬ ‫و مێردایەتی گ��رێ��دراوی هیچ پیاوێك نییە‪.‬‬ ‫پیاویش لە دۆخێكی وەهادا نییە كە بااڵدەستی‬ ‫بەسەر ئافرەتدا ئاوا بكات و بڵێت "ژنی منی"‪.‬‬ ‫نێچیروانی كارێكە خەریكی دەكات‪ ،‬جا كاتێك‬ ‫بەرهەمەكەشی كەم بێت بەهاكەی نازانرێت‪.‬‬ ‫رەوشێكی وەها لەناو كۆمەڵگادا پێشنەكەوتووە‬ ‫كە منداڵەكان بە هی پیاو ببینێت‪ .‬منداڵەكان هی‬ ‫دایك ــ ژنە‪ .‬وەكو پێویستییەكی سروشتەكەی‬ ‫شتێكی لەم جۆرە جێگای باس نییە كە دایك ــ‬ ‫ژن بە دوای شەهوەتدا رابكات‪ ،‬بۆ چێژ وەرگرتن‬ ‫بە دوای جووت بوونی زایەندیدا بگەڕێت‪ .‬وەكو‬ ‫زیندەوەرەكانی دیكە زایەند الی ئەویش بابەتێكە‪.‬‬ ‫پەیوەندییەكی زایەندی بە ئامانجی زۆرب��وون‬ ‫جێگای باسە‪ .‬رەنجدان و زەحمەتكێشان لەپێناو‬ ‫منداڵەكانیدا‪ ،‬هۆكاری سەرەكی گ��ەڕان��ەوەی‬ ‫منداڵە بۆ سەر دایك ــ ژن‪ .‬هەم لە دایكبوون‬ ‫هەم بەخێوكردنی مندااڵن ئەو مافەی دەداتێ‪.‬‬ ‫هەر بۆیە لە قۆناخێكدا كە دیاربوون و دیار‬

‫نەبوونی باوك هیچ واتایەكی كۆمەاڵیەتی نەبووە‪،‬‬ ‫باسكردنی مافی باوك شتێكی بێ واتایە‪ .‬بەاڵم‬ ‫براكانی دایك ــ ژن گرنگن؛ چونكە لەگەڵ ئەوانەدا‬ ‫گەورە بووە‪ .‬خاڵ و پور هێزی خۆیان لەم حقوقە‬ ‫كۆنەی دایك ــ ژنەوە وەردەگرن‪ .‬كەواتە خێزانی‬ ‫دایك ــ ژن لە خاڵ‪ ،‬پور ــ گەر هەبێت منداڵی‬ ‫ئەوانیش و منداڵەكانی خ��ۆی پێكدێَت‪.‬‬ ‫ئەو باسەی خێزانی دایكساالری پێدەگوترێت‬ ‫گوزارشت لەم الیەنە دەكات‪ .‬دەشێت بەم جۆرە‬ ‫گوزارشتی كۆمەاڵیەتیانەی باوەڕی خوداوەندە‬ ‫ژن شرۆڤە بكرێت كە سەرچاوەكەی دایك ــ ژنی‬ ‫بەردی بناخەی نیولیتیكە‪ .‬جگە لە خاڵەكان پیاو‬ ‫بوونی نییە‪ .‬مێردایەتی و باوكێتی دانەهێنراوە‪.‬‬ ‫خانەدانێتی وەك��و ئایدیۆلۆژیا و ك���ردار لە‬ ‫دەرئەنجامی سەراوژێربوونی ئ��ەم سیستەمە‬ ‫(سیستەمی ژن) پێشدەكەوێت‪ .‬بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫ئەم سیستەمە كە دەكرێت بە پیاوساالریش ناوی‬ ‫ببەین لە ئەنجامی رێكەوتن و هاوپەیمانی نێوان‬ ‫پیاوی بە تەمەن‪ ،‬دارودەستەی سەربازی پیاوە‬ ‫بەهێزەكان و شامانەوە ریشەی خۆی دادەكوتێت‪.‬‬ ‫پێویستە سیستەمی خ��ان��ەدان��ێ��ت��ی وەك‬ ‫پێكهاتەیەكی یەكپارچە دەرك��ی پێبكرێت كە‬ ‫بونیاد و ئایدیۆلۆژی تێدا تێكەڵ بەیەكتری بوون‪.‬‬ ‫لەگەڵ ئەوەی خانەدانێتی لەناو خودی سیستەمی‬ ‫تیرە دەركەوتووە‪ ،‬بەاڵم مانای نكوڵیكردنە لە‬ ‫تیرە و بەسیفەتی دەستەبژێری بنەماڵەی چینی‬ ‫سەروو خۆی بونیاد دەنێت‪ .‬خاوەن پلەدارییەكی‬ ‫زۆر وشكە‪ .‬چینی بااڵدەستی بەراییە‪ .‬شێوەی‬ ‫بەرایی دەس��ەاڵت و دەوڵەتە‪ .‬پشت بەبنەمای‬ ‫پیاو و منداڵی نێر دەبەستێت‪ .‬بوون بەخاوەن‬ ‫ژمارەیەكی زۆری كوڕ بۆ دەسەاڵتەكەی گرنگ‬ ‫و بایەخدارە‪ .‬ئەم ئ��ارەزووەش رێگای لە پێش‬ ‫سیستەمی فرەژنی‪ ،‬ژیانی حەرەمسەرا و كەنیزەكی‬ ‫كردۆتەوە‪ .‬ئەگەر هەندێك لە پیاوان خاوەن دەیان‬ ‫ژن و سەدان منداڵن ئەوە گرێدراوی ئایدیۆلۆژیای‬ ‫خانەدانێتییە‪ .‬دەسەاڵت و دەوڵەت سەرەتا لەناو‬ ‫خانەدان دەئافرێنرێت‪ .‬گرنگترینیشیان خانەدان‬ ‫ئەو دەزگایەیە سەرەتا تیرە و خێڵی خۆی و‬ ‫سیستەمی تیرەكانی دیكەی هۆگری یەكەمین‬ ‫جیابوونەوەی چینایەتی و كۆیالیەتی كرد‪ .‬لە‬ ‫شارستانی خۆرهەاڵتی ناویندا بینینی دەسەاڵت و‬ ‫دەوڵەتێكی بێخانەدان وەك بڵێی مەحاڵە‪ .‬بەهۆی‬ ‫ریشەداربوونی واقیعی خانەدان و بوونی بەپێگەی‬ ‫قوتابخانەی ئامادەكاری دەس��ەاڵت ـ دەوڵەت‬ ‫دۆخەكە بەمجۆرەیە‪.‬‬ ‫لەگەڵ گۆڕانی خانەدانێتی بۆ ئایدیۆلۆژیای فەرمی‬ ‫مۆركی خۆی لە بونیاد و پێكهاتەی خێزانیش‬ ‫داوە‪ ،‬بەشێوەی "بنەماڵەگەرێتی" رێگای لە پێش‬ ‫ئایدیۆلۆژیایەكی خوارووتر كردۆتەوە‪ .‬جیاوازی‬

‫لەگەڵ كشانەوەی ژن‬ ‫بۆ نهۆمی هەرە خوارەوەی‬ ‫كۆمەڵگا‪ ،‬لەسااڵنی (‪)2000‬پ‪.‬ز‬ ‫لەرووی زمان و كەلتووریشەوە‬ ‫شكستێكی مەزن و كەوتن‬ ‫جێگای باس دەبێت‪ .‬لە‬ ‫كەلتووری ماددی و مەعنەوی‬ ‫شارستانێتیداكۆیالیەتی‬ ‫رەگەزی ژن لە پێش كۆیالیەتی‬ ‫تیرە و پیاوەوە دێت‪ ،‬لەڕاستیدا‬ ‫ژن لە قووڵترین ئاستی‬ ‫كۆیالیەتیدا بەدۆخێك گەیەنراوە‬ ‫كە تێكشكێنراوە‪ ،‬دەنگی كپ‬ ‫كراوە و هەناسەی لەبەر‬ ‫بڕاوە‪ ،‬سووكایەتی پێكراوە‪،‬‬ ‫نەعلەتی لێكراوە و لەرەوشی‬ ‫بوونەوەرێكی مردوودایە‬


‫ژنان‬

‫‪42‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫بەهۆی داخوازی بەدەستهێنانی پشك لەدەسەاڵت و دەوڵەت‪ ،‬ئەو ژمارە زۆرەی دانیشتوان‬ ‫كەڕێگای لەپێش كردۆتەوە یەكێك لە سەرچاوە سەرەكیەكانی كێشەكانە‪ .‬بەكەم زانینی ژنان‪ ،‬نەبوونی‬ ‫یەكسانی‪ ،‬بێپەروەردەیی مندااڵن‪ ،‬شەڕەكانی ناو خێزان و كێشەی نامووس هەمووی گرێدراوی‬ ‫بنەمالەگەرێتییە‬ ‫لەنێوان خێزان و خێزانێكی دیكەوە جێگای باسە‪.‬‬ ‫بەدرێژایی مێژوو و بەر لەمێژووش شێوە زۆر‬ ‫جیاوازەكانی بەیەكەوەبوونی ژن و پیاو لەئارادا‬ ‫بووە‪ .‬بەتایبەتیش شێوەی خێزانی كاڵن(تیرەی‬ ‫بەرایی) زۆر بەرباڵو بووە كە قورسایی ژنی پێوە‬ ‫دی��ار ب��ووە‪ .‬لەم چەشنەی خێزاندا پیاو ـ مێرد‬ ‫هێندە ناناسرێت‪ .‬خااڵن و مندالەكان زۆر گرنگترن‪.‬‬ ‫جۆرێكی دیكەش ئەوەیانە كە پیاوـ ژن تێیدا وەكو‬ ‫یەكن‪ .‬بەپێچەوانەوەی مەزەندەكان ئەمجۆرەش‬ ‫بەشێوەیەكی بەرباڵو لە مێژوودا جێگای باس بووە‪.‬‬ ‫سیستەمی خێزانی پیاوساالری زۆر دواتر و بەشێوەی‬ ‫سێبەری سێیانەی خانەدانێتی ـ دەسەاڵت ـ دەوڵەت‬ ‫پەرەی پێدراوە‪ .‬ئامانجی سەرەكیشی پێگەیاندنی‬ ‫ژنان و منداڵەكانێتی بەگوێرەی بەرژەوەندیەكانی‬ ‫خانەدان‪ ،‬دەسەاڵت و دەوڵەتی چینەكانی سەروو‬ ‫و ئافراندنی كەسایەتیەكی ئاراستەكراو‪ .‬بەرژەوەندی‬ ‫ئەم دەسەاڵت و دەوڵەتە بناخەی خێزانی فرەژن‬ ‫و فرەمنداڵ پێكدێنێت كە پێویست نییە و رێگا‬ ‫لە پێش كێشەی كۆمەاڵیەتی زۆر قورس دەكاتەوە‪.‬‬ ‫هاوشێوەی خانەدان هەر سەرۆك خێزانێك بوون‬ ‫بەخاوەن ژمارەیەكی زۆری ژن و منداڵ وەك هێزێك‬ ‫و گەرەنتی ژیان دەبینێت‪ .‬زهنیەتی زاڵ بەسەر‬ ‫كۆمەڵگا بەردەوام ئەم الیەنە هاندەدات‪ .‬لە ڕاستیدا‬ ‫لەچارەسەركردن زیاتر لەم رێگایەوە دەرگا لەبەردەم‬ ‫سەرجەم كێشە كۆمەاڵیەتیەكاندا ئاوەاڵ دەكات‪.‬‬ ‫پەیبردن بەو راستیەی كە ئەم دۆخە پێویستی‬

‫ئایدیۆلۆژیای فەرمییە و لەالیەن ئایینەوە پشتیوانی‬ ‫لێدەكرێت و خوازیاری تۆكمەكردنین‪ ،‬سەبارەت‬ ‫بەدەرككردن بەكێشە كۆمەاڵیەتیەكان گرنگ و‬ ‫بایەخدارە‪ .‬كەلتووری خانەدانێتی و بنەماڵەگەرێتی‬ ‫كە تا ئێستا لە كۆمەڵگای خۆرهەاڵتی ناویندا‬ ‫بەهێزە‪ .‬بەهۆی داخ��وازی بەدەستهێنانی پشك‬ ‫لەدەسەاڵت و دەوڵەت‪ ،‬ئەو ژمارە زۆرەی دانیشتوان‬ ‫كەڕێگای لەپێش كردۆتەوە یەكێك لە سەرچاوە‬ ‫سەرەكیەكانی كێشەكانە‪ .‬بەكەم زانینی ژنان‪،‬‬ ‫نەبوونی یەكسانی‪ ،‬بێپەروەردەیی مندااڵن‪،‬‬ ‫شەڕەكانی ناو خێزان و كێشەی نامووس هەمووی‬ ‫گرێدراوی بنەمالەگەرێتییە‪ .‬وەك بڵێی كرۆكیەكی‬ ‫بچووكی كێشەكانی ناو دەوڵ��ەت و دەس��ەاڵت‬ ‫لەناو خێزاندا ئاوا كراوە‪ .‬لەو چوارچێوەیەشدا‬ ‫بۆ شیكاركردنی دەس��ەاڵت ـ دەوڵ��ەت ـ چین و‬ ‫كۆمەڵگا شیكاركردنی خێزان مەرجە‪.‬‬ ‫لە كەلتووری عەرەبەكاندا ئەڵاڵ‪ ،‬الی هیندییەكان‬ ‫براهمان و چینییەكانیش ت��اوۆ‪ ،‬نوێنەرایەتی‬ ‫هەمان پشتێنە (نەوە)ی ئیالهی دەكەن‪ .‬قۆناخی‬ ‫هاوبەشی شارستانێتی و لێكچوونی كەلتووری لەم‬ ‫قۆناخەدا‪ ،‬هەرە زێدە لەناولێنانی خوداوەندەكاندا‬ ‫خۆی پیشاندا كە هێمای سەرەكییە و نوێنەرایەتی‬ ‫كۆمەڵگا دەكات‪ .‬وەك ناو هەموویان لە سااڵنی‬ ‫(‪)2000‬پ‪.‬ز دا دەركەوتوون‪ ،‬ئەمەش رێكەوت نییە‪.‬‬ ‫سەرچاوەی خۆی لەو كەلتوورە هاوبەش و قووڵە‬ ‫وەردەگرێت كە بناخەكەیان پێكدێت‪ .‬بەوشێوەیەی‬

‫كراوە بە سیمبۆڵ كەلتووری پیاوساالری دەكرێتە‬ ‫ئیالهی (دایك ــ ژن و ئابوورییەكەی ئیتر لەالیەن‬ ‫پیاوی فێلباز و زۆردارەوە زەوتدەكرێن)‪ .‬ناوی‬ ‫سەرەكی دایكە ــ خوداوەند‪ ،‬بەزمانی ئاریانی‬ ‫ستار (ئەستێرە)‪ ،‬بە سۆمەری ئینانا‪ ،‬بە زمانی‬ ‫هیتیتی كیبەلە‪ ،‬زمانی سامی عەشتار و زمانی‬ ‫هیندیش كالی چەندەی دەچێت كز دەبێت‪ ،‬ئیتر‬ ‫ناوی خوداوەندە پیاوەكانی ئاماژەمان پێكرد‬ ‫شكۆدار دەكرێت‪ .‬لەگەڵ كشانەوەی ژن بۆ نەۆمی‬ ‫هەرە خوارەوەی كۆمەڵگا‪ ،‬لەسااڵنی (‪)2000‬پ‪.‬ز‬ ‫لەرووی زمان و كەلتووریشەوە شكستێكی مەزن و‬ ‫كەوتن جێگای باس دەبێت‪ .‬لە كەلتووری ماددی و‬ ‫مەعنەوی شارستانێتیدا كۆیالیەتی رەگەزی ژن لە‬ ‫پێش كۆیالیەتی تیرە و پیاوەوە دێت‪ ،‬لەڕاستیدا‬ ‫ژن لە قووڵترین ئاستی كۆیالیەتیدا بەدۆخێك‬ ‫گەیەنراوە كە تێكشكێنراوە‪ ،‬دەنگی كپ كراوە‬ ‫و هەناسەی لەبەر بڕاوە‪ ،‬سووكایەتی پێكراوە‪،‬‬ ‫نەعلەتی لێكراوە و ل��ەرەوش��ی بوونەوەرێكی‬ ‫مردوودایە‪ .‬پیاو ــ مێردایەتی لەسەر زەمینەی‬ ‫ژنێتی و دەسەاڵتدارێتی بەسەر ژن بەرز دەبێتەوە‪.‬‬ ‫بەردەوامكردنی ئەم ستاتۆیەی ژن الی عەرەبەكان‬ ‫و ئەو كۆمەڵگایانەی لە رۆژهەاڵتی ناویندا خاوەن‬ ‫هەمان زەمینەی كەلتوورین ئەم هەڵسەنگاندنە‬ ‫پشتڕاست دەك��ات��ەوە‪ .‬تاوانەكانی نامووس‬ ‫فاكتەرێكی بچووكی ئەم كەلتوورەیە‪.‬‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/7/15[ ]41‬ساڵی چوارم]‬

‫‪ 43‬بیرەوەری گەریال‬

‫بۆنی مەرگ لە هەموو الیەكەوە دەهات‬

‫ئەم چاولێبڕینەی هێزی دوژمن و گوێگرتنە لە تێكستی گۆرانییەك دەچوو‬

‫ن‪ /‬موراد تورك ـ و‪ /‬ڕێبوار هەمەوەندی‬ ‫لەگەڵ دەنگی تۆپ و گولە هاوەنەكاندا لەناو‬ ‫دارس��ت��ان��ەك��ەدا دوكەڵێكی ڕەش ئ��ەوەن��دەی‬ ‫ناوقەدی دارێكی بەتەمەن بەرزدەبۆوە‪ ،‬شەوێكی‬ ‫نوتەك و بەفران باربوو جەندرمەكانی دوژمن‬ ‫ئەوەندە شەكەت و ماندوو ببون كە بەیەك ڕیز‬ ‫لەناودارستانەكەدا ڕێیان دەكرد ب��ەدوای یەكدا‬ ‫لەسەرخۆشێكی نیوە شەویان دەكرد بە چەپ‬ ‫و ڕاستدا دەهاتن و دەنگ و ناڵەیان دەگەیشتە‬ ‫ئەو شوێنەی كە ئێمە خۆمانمان لێ مەاڵسدابوو‪.‬‬ ‫گورزێكی ب��اش لە هێزی دوژم��ن وەشێنرابوو‬ ‫بەمشێوەیە دوا یەكینەكانی هێزی دوژم��ن‬ ‫پاشەكشێیان دەكرد‪ ،‬هێواش ‪ ..‬هێواش دوكەڵە‬ ‫ڕەشەكە ئاسمانی سەر دارستانەكەی دادەپۆشی‪،‬‬ ‫هێشتا كات مابوو بۆ ئەوەی بەباشی دونیا تاریك‬ ‫دابێت‪ ،‬كڕێوەی بەفر وەك ئەو پەپوالنە بوون كە‬ ‫دانسی(سەما"ی مردنیان دەكرد‪ ،‬دوایش هێواش‬ ‫‪ ...‬هێواش لەگەڵ ئەو دانسەدا دەگەیشتنە سەر‬ ‫الشەی جەندرمە كوژراوەكان و دایاندەپۆشین‪.‬‬ ‫ئەم چاالكییە دواهەمین چاالكی ئەم شەڕە بوو‬ ‫كە چەند ڕۆژێك بوو بەردەوام بوو‪ .‬هەربۆیە ئەم‬ ‫چاالكییە قەدەری ئەم شەڕەی پێنیشان دەدا‪.‬‬ ‫بەڵێ ئێستا ئەوكاتە بوو كە دەست بوەشێنین لەم‬

‫گروپە جەندرمە بریندارە و پەرتوباڵوەی سوپای‬ ‫ت��ورك‪ ،‬من دڵنیام هەرگیزاو هەرگیز ئەمەیان‬ ‫لەبیر ناچێتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەم گروپە لەوە دەچوو‬ ‫كە نییەتیان نەبێت لە شوێنێكدا بحەوێنەوە‪،‬‬ ‫بەرەو تارمایی دارەكان بەخێرایی دوردەكەوتنەوە‪،‬‬ ‫دوای ماوەیەكی كەم ئێمە ب��ەرەو ئەو شوێنە‬ ‫ملمان نا كە دوكەڵە ڕەشەكەی لێ بەرزدەبۆوە‪،‬‬ ‫كەوتبوینە دوای شوێن پێیان‪ ،‬تارمایی دارەكان‬ ‫كە كڕێوە بەفریان بەسەردا دەباری وەك دێوزمە‬ ‫بوون بۆ ئێمە‪ .‬ئێمە گەیشتینە ئەو شوێنەی‬ ‫كە گولە هاوەنێكی لێتەقیبۆوە و هێزی دوژمن‬ ‫پاشەكشێیان لێكردبوو لەپاش خۆیان برینپێچی‬ ‫خوێناوی و فیشەكیان بەجێهێشتبوو ئەو‬ ‫شوێنانە پڕبوو لە الشەی ك��وژراوی جەندرمەی‬ ‫تورك‪ ،‬پرشی خوێن بە هەمووالیەكدا پرژابوو‬ ‫ئەو چاڵەی كە لە ئەنجامی تەقینەوەی گولە‬ ‫هاوەنێكەوە هاتبووە ئاراوە ئێستا ببوو بە مەنزڵی‬ ‫ئێمە‪ .‬بەسەرماندا لەگەڵ دوكەڵی ڕەشدا بەفر‬ ‫دەباری‪ ،‬لەناكاو گوێمان لە دەنگێك بوو سەرمان‬ ‫هەڵبڕی‪ ،‬قەلەڕەشكەیەك لەناو لقەكانی دارەكەی‬ ‫بانسەرمانەوە قیڕەیەكی كرد و هەڵفڕی‪ ،‬كاتێك‬ ‫دەنگی شەقەی باڵی قەلەڕەشكەكە لە گوێمان‬ ‫دوور كەوتەوە من تەماشای فڕینی باڵندەكەم‬ ‫نەكرد؛ بەڵكو تەماشای كۆتایی ئەو توولە ڕێگایەم‬

‫دەكرد كە لە دارستانەكەوە دەچ��ووە دەرەوە‪،‬‬ ‫گروپە پەرێشان و زامدارەكەی هێزی دوژمن ڕێیان‬ ‫دەكرد‪.‬‬ ‫ئەو گەریالیانەی لەژێر فەرماندەیی مندا بوون‬ ‫نەیاندەزانی لەم حاڵەتەدا چی بكەن‪ ،‬ئیشارەتم بۆ‬ ‫چەند هەڤاڵێكم كرد كە زۆر بەهێواشی بەدوایاندا‬ ‫بچن‪ ،‬بێگومان لەناو بەفردا و لەو ڕەوش��ەدا‬ ‫نەدەكرا بەخێرایی هەنگاو بهاوێژرێت و پێش لەم‬ ‫یەكینەیەی دەژمن بگیردرێت‪ ،‬بەاڵم بۆ چاودێری‬ ‫كردنیان پێویست بوو كە ناوبەرێكی كەممان‬ ‫لەگەڵیاندا هەبێت‪ ،‬من دڵنیا بووم لەوەی كە ئەم‬ ‫گروپەی هێزی دوژمن زۆر لێمان دوور ناكەونەوە‪،‬‬ ‫هێواش ‪ ...‬هێواش دونیا تاریك دەبوو‪ .‬بەفر و‬ ‫ڕەشەبا لەزیاد بوندابوو‪ .‬من س��ەرەرای ئەوەی‬ ‫هەموو گریمانە و مەترسییەكم لەچاو گرتبوو و‬ ‫بڕیارمدا بوو كە ئەم شەو ئەم گروپەی هێزی‬ ‫دوژم��ن لەناو ببەین‪ ،‬بە هەڤااڵنم ووت كە لەو‬ ‫خانووە بچوكە چاوەڕێ بكەن كە دار بڕەكان بە‬ ‫لق و پوشوپەاڵش لە ناو دارستانەكە دروستیان‬ ‫كردبوو‪.‬‬ ‫هەڤااڵن كەوتنە ڕێ‪ ،‬دوای ماوەیەكی كورت‬ ‫یەكێك لە هەڤااڵنم بەڕاكردنەوە گەڕایەوە المان‬ ‫پێی ووتین”گروپەكە لەگەڵ بریندارەكانیان خۆیان‬ ‫كرد بە خانووە بچكۆلەكەدا”بەڵێ ئەمە هەواڵێكی‬


‫بیرەوەری گەریال ‪44‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/7/15‬ژماره‪]41‬‬

‫خۆش بوو ماوەیەك قسەم نەكرد و گوێم بۆ‬ ‫ترپەی دڵی دارستانەكە ڕاگرت‪ ،‬ئەم خانووە هەر‬ ‫نیو كاتژمێرێك لێمانەوە دوور بوو دەبوایە ئێمە‬ ‫بچوینایەتە ئەوێ و هێرشمان بكردایەتە سەر هێزی‬ ‫دوژمن و هەموویانمان لەوێ لەناوببردایە‪ ،‬ئەم‬ ‫بۆچونەم بۆ هەڤااڵنم هێنایە زمان و ئەوانیش بەم‬ ‫بڕیارەم كەیفخۆش بوون‪ ،‬پێیانم ووت”راوەستن با‬ ‫جەندرمەكان بەتەواوی لە خانۆكە جێگیر ببن و‬ ‫ترس و مەراقیان كەم بێتەوە و دڵنیا بن لەوەی‬ ‫كە كەس بەدوایانەوە نین ئینجا ئەچینە سەریان"‪.‬‬ ‫لە نیوەی شەودا زۆر بە هێمنانە و زۆر ووریایانە‬ ‫بەرەو خانۆكە كەوتینە ڕێ‪ ،‬ئێمە بە تولەڕێكەدا‬ ‫ڕێمان نەكرد؛ بەڵكو بە لێواری دارستانەكەوە‬ ‫دەچوینە پێشەوە‪ ،‬س��ەرەرای ئ��ەوەی بەفرێكی‬ ‫زۆر دەباری و ڕێگریش بوو لە خێراییمان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫شوێنەكە دوور نەبوو كە پێنەگەین‪ ،‬زوو گەیشتینە‬ ‫شوێنی م��ەب��ەس��ت‪ ،‬ب���ەدەم بۆنی دوك��ەڵ��ەوە‬ ‫چ��اوم��ان ك��ەوت بە خ��ان��ووە پوشوپەاڵشەكە‪.‬‬ ‫لەبەردەم خانۆكە سەربازێكی ئێشكگر ڕاوەستا‬ ‫بوو ئاگرەكەی ناو خانۆكە لە درزی دەرگاكەوە‬ ‫بەدیدەكرا‪ ،‬ئێشكگرەكە هەندێكجار تفەنگەكەی‬ ‫دەكردە نێوان قاچەكانێوەی و دەستەكانی لەیەك‬ ‫دەخشاند و گەرمیانی دەكردەوە و تەماشای چەپ‬ ‫و ڕاستی خۆی دەكرد‪ .‬ئیشارەتم بۆ هەڤااڵن كرد‬ ‫كە ئامادەبن و زۆر بە هێمنانە بە چ��واردەوری‬ ‫خانۆكە سوڕاینەوە و خۆمان گەیاندە پشت‬ ‫خانۆكە‪ ،‬بەقەد بەرزایی ژوورەك��ە پەنجەرەیەك‬ ‫هەبوو بە خشكە هەڵگژام و لە پەنجەرەكەوە‬ ‫تەماشای ناو ژوورەكەیانم كرد‪ ،‬هەڵمێكی گەرم‬ ‫دای لە دەموچاوم هەروەها بۆنی داودەرم��ان‬ ‫هات بەلوتمدا‪ .‬لەو ژوورەدا شەش سەرباز لە‬ ‫چ��واردەوری ئاگرەكە دانیشتبون كە یەكێكیان‬ ‫بریندار بوو ئەوەی سەرنجڕاكێشەر بوو ئەوە بوو‬ ‫كە هەمووشیان تەماشای ئاگرەكەیان دەكرد‪،‬‬ ‫سەربازێكیان چڵێكی خستە ناو ئاگرەكەوە و‬ ‫دوایش دەریهێناو جگەرەكەی پێ داگیرساند‪ ،‬دوای‬ ‫ئەوەی چەند قومێكیدا لە جگەرەكەی و بەباشی‬ ‫دایگیرساند ئینجا جگەرەكەی كردە دەمی سەربازە‬ ‫بریندارەكەوە‪ ،‬ئەویش وەك منداڵێك كەوتە مژینی‬ ‫جگەرەكەی‪ ،‬ئەم بریندارەیان چاوێكی و نیوەی‬ ‫سەری بە برینپێچ بەسترابوو لەگەڵ هەر مژینێكی‬ ‫جگەرەكەی تەماشایەكی بنمیچی ژوورەك��ەی‬ ‫دەك��رد‪ ،‬لەوە دەچ��وو كە هەستی بەبوونی من‬ ‫كردبێت‪ ،‬لەناكاو وورتەورتێكی كرد وامزانی منی‬ ‫بینیوە و بەسەربازەكانی تر دەڵێت لە ڕاستیدا‬ ‫هەندێك شڵەژام‪.‬‬

‫سەربازێكیان ووتی‪”:‬شارلۆ گۆرانییەكمان بۆ‬ ‫بڵێ”‪ .‬شارلۆش ووتی‪”:‬جگەرە دەكێشم وازم‬ ‫لێبێنە”سەربازێكیان بەدانەكانی نینۆكەكانی‬ ‫دەق���رت���ان���د‪ ،‬ی��ەك��ێ��ك��ی ت���ری���ان ئ��اگ��رەك��ەی‬ ‫خ��ۆش��دەك��رد‪ ،‬س��ەرب��ازە ئێشكگرەكە س��ەری‬ ‫هێنایە ژوورەوە و ووت��ی‪”:‬زۆرس��اردە بایەكێكی‬ ‫تر ئێشكبگرێت”سەربازێكیان بە دەنگێكی گڕ‬ ‫وەاڵمی دایەوە پێی ووت‪”:‬گۆڕینی چی ماوەی دە‬ ‫خولەكێكە لە دەرەوەی جارێ ماوتە بڕۆ دەرەوە‪،‬‬ ‫ئێشكگرەكە گەڕایەوە شوێنەكەی خۆی‪ ،‬جەندرمە‬ ‫بریندارەكە كە ناوی شارلۆ بوو بەسەربازێكی‬ ‫تری ووت‪”:‬دكتۆر چاوم ئاخ چاوم”‪ .‬دكتۆرەكەش‬ ‫پێی ووت‪”:‬بابگەینە شوێنی خۆمان شارلۆگیان‬ ‫چ��اك دەبیتەوە لە جارانیش باشتر دەبیت‪.‬‬ ‫بریندارەكە جگەرەكەی تەواو كردبوو هەربۆیە‬ ‫دووب���ارە ووتی‪”:‬جگەرەیەكم بەنێ قاچەكانم‬ ‫خەریكن سارد دادەگەڕێن كوا جگەرەیەكم بەنێ”‪.‬‬ ‫یەكێك لە جەندرمەكان ووتی‪”:‬ئەو پەنجەرەیە‬ ‫داخەن”‪ .‬جگەرەیەكیان كردە دەمی شارلۆنەوە‪،‬‬ ‫سەربازێكیان هەڵساو بەرەو من هات‪ ،‬سەرم نەوی‬ ‫كردەوە‪ ،‬كڕێوەی بەفر لە پەنجەرەكەوە دەچووە‬ ‫ژوورەكەوە‪ ،‬دەنگی پێی سەربازەكە لە من نزیك‬ ‫دەبۆوە‪ ،‬پەنجەرەكەی داخست‪ ،‬بەفر هێواش ‪...‬‬ ‫هێواش پەنجەرەكەی دادەپۆشی‪ ،‬لەناكاو دەستێك‬ ‫خرایە سەرشانم‪ ،‬كە ئاوڕم دایەوە تەماشامكرد‬ ‫ی���اری���دەدەرەك���ەم ب��وو بەدەنگێكی گ��ڕ پێی‬ ‫ووتم‪”:‬چاوەڕێی چی دەكەین با لێیان دەین”‪ .‬ئێمە‬ ‫چ��واردەوری خانۆكەمان گرتبوو دوو گەریالم لە‬ ‫شوێنێكی گونجاو لە نزیك دەرگاكە جێگیركرد‪ ،‬كە‬ ‫ویستیم بگەڕێمەوە الی هەڤااڵن لەناكاو تیشكێك‬ ‫لە دەموچاومیدا‪ ،‬تەماشایەكی ژوورەكەم كردەوە‪،‬‬ ‫شارلۆ ڕێك لەبەردەمم بوو شارلۆ سەری پێچی‬ ‫بوو سەرقاڵی جگەرەكێشان بوو لە نێوان درزی‬ ‫چڵەدارەكان و پوشوپەاڵشەكاندا بۆنی دوكەڵی‬ ‫ئاگرەكە و جگەرەكە دەگەیشتە لووتم‪ ،‬لەوە دەچوو‬ ‫ژوورێكی گەرم و خۆش بوبێت‪ ،‬بەڕاستی جێی‬ ‫حەوانەوە بوو‪ ،‬بەفرێكی زۆر دەباری‪ ،‬دەستەكانم‬ ‫بۆنی بارووتی گرتبوو هەروەها چەوری چەكەكەم‬ ‫و دوێنێش لە شەڕدا فیشەكێك بەگۆنامدا تیغی‬ ‫كردبوو پێی بریندار ببووم؛ بێگومان ئێشی زۆریش‬ ‫بوو لەناو ئەو هەموو بێدەنگییەدا گوێم لە زڕەی‬ ‫سەعاتەكەی دەستم بوو سەرەرای هەموو ئازار‬ ‫و ماندوبونێكی خۆم‪ ،‬بەاڵم بەردەوام دڵم لەالی‬ ‫جەندرمەكان بوو هەردوو چاویشم لەسەریان بوو‬ ‫لەوە دەچوو بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە ئازار نەكات‬ ‫و ئازارەكەی لەبیر بەرنەوە جەندرمەكان داوایان لە‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫شارلۆ دەكرد كە گۆرانیان بۆ بڵێت‪ .‬جگەرەكەی‬ ‫شارلۆ لە تەواوبوندابوو سەربازێكیان ووتی‪”:‬كەمی‬ ‫ماوە ڕۆژبێتەوە شارلۆ گۆرانییەكمان بۆ بڵی لە‬ ‫مەترسی ڕزگارمان بووە”‪ .‬یاریدەدەرەكەم لەگەڵ‬ ‫مندا كە گوێی لەم قسانە بوو دانەكانی جیڕ كردەوە‬ ‫و دوایش ووتی‪”:‬ئیتر لە دۆزەخدا گۆرانییەكەت‬ ‫دەڵێیت”‪ .‬منیش پێم ووت”ششششش بێدەنگ‬ ‫بە”جارێكی تر ووتی‪”:‬چاوەڕێی چی دەكەیت‬ ‫باڵێیاندەین”“باشە چ��اوەڕێ كە”تەماشایەكی‬ ‫ژوورەكەم كردەوە شارلۆ بە دەنگێكی پڕ حەسرەت‬ ‫و ئازارەوە ووتی”چاوەكانم هیچ نابینێت ‪ ...‬نابینێت‬ ‫و نابینێت”‪ .‬یەكێكیان پێی ووت‪”:‬چاوەكانت چاك‬ ‫دەبنەوە بڕوا بكە لە جارانیش باشتر دەبننەوە”‪.‬‬ ‫یەكێكی تریان ووتی‪”:‬شارلۆ دەبینیتەوە بڕوا بكە‬ ‫چاوەكانت نابینا نابن و كە چاكیش بویتەوە من‬ ‫خۆم ئاوێنەت بۆ ڕادەگ��رم كە خۆت ببینیت”‪.‬‬ ‫شارلۆ دەستی بەرز كرد و ناولەپەكانی كردبۆوە‬ ‫دوایش هێواش ‪ ...‬هێواش ناولەپەكانی گرمۆڵە‬ ‫كردەوە‪ ،‬هەموویان لەهەمانكاتدا بێدەنگ بوون‪،‬‬ ‫تەنها ئاگرەكە چەند جارێك چەند پارچەدارێكی‬ ‫چروكاند‪ ،‬ئەم بێدەنگییە لەئەنجامی ورتەورتی‬ ‫شارلۆ تێكشكا‪ .‬شارلۆ ووتی”جارێكی تر ئەتوانم‬ ‫ببینم وای��ە؟‪ .‬یەكێكیان پێی ووت‪”:‬بێگومان‬ ‫چاوەكانت ه��ەروا نامێننەوە”‪ .‬یاریدەدەرەكەم‬ ‫دەستی كردە سەرشانم كە ئاوڕمدایەوە بینیم‬ ‫زەردەخەنەیەكی كرد پێی ووتم‪”:‬تۆ شێتی”ئەم‬ ‫چاولێبڕینەی هێزی دوژمن و گوێگرتن لێیان لە‬ ‫تێكستی گۆرانییەك دەچوو كە زۆر حەزم لێدەكرد‬ ‫ئەویش‪:‬‬ ‫بەفر دەباری‬ ‫لەدرزەكانەوە تیشكی ئاگرەكە دەبینرا‬ ‫لەناو تیشكەكاندا پەپولە سپێكان دانسیان دەكرد‬ ‫دارستانەكە ئەوەندە بێدەنگ بوو بەتەواوی گوێمان‬ ‫لە گۆرانی شارلۆ دەبوو‪...‬‬ ‫دەستم لە زامنی چەكەكەم هەڵگرت و ئەمنێتێكەیم‬ ‫داخست‪ ،‬بۆ دواج��ار لە درزەك���ەوە تەماشای‬ ‫شارلۆم كرد دوا ووش��ەی گۆرانێكەی دەووت‪،‬‬ ‫بەڵێ گۆرانێكەی ت��ەواو بوو ملی شارلۆ خوار‬ ‫بۆوە‪ ،‬ئاگرەكەش وەك لەشی شارلۆ سارد بۆوە‪،‬‬ ‫شارلۆ لەوێدا گیانی لەدەستدا‪ ،‬منیش بە هەڤااڵنم‬ ‫ووت‪”:‬پاشەكشە دەكەین”لەژێر بەفر بارینی ناو‬ ‫دارستانەكەدا بەبێدەنگی بەیەك ڕیز پاشەكشێمان‬ ‫كرد‪.‬‬

‫ژیاننامەی گەریالی شەهید"وەزیر قادر"‪ ،‬ناسراو بە"زرێڤان ئارمانج"‬ ‫گەریالی شەهید"وەزیر قادر"‪ ،‬ناسراو بە"زرێڤان‬ ‫ئارمانج"‪ ،‬ساڵی ‪ 1975‬لەسیدەكا لەدایكبووە‬ ‫و ناوی دایكی"حاجی پیرۆزە و هەتا ناوەندی‬ ‫خوێندووە و لەعەشیرەتی ئەورامارییە‪.‬‬ ‫هەڤاڵ" زرێڤان ئارمانج" لە ساڵی"‪"1996‬‬ ‫لەبادینان بەشداری ریزەكانی بزوتنەوەی‬

‫ئازادیخوازی گەلی كوردستان"پەكەكە" بووە و‬ ‫لەگەڵێك ناوچەی كوردستاندا خەباتی كردووە‬ ‫و گەلێك بەرپرسیاریەتیشی گرتووتە ئەستۆ‪.‬‬ ‫گ����ەری��ل�ا"زرێ����ڤ����ان ئ����ارم����ان����ج" ل��ە‬ ‫ب������ەرواری"‪ "1999/7/27‬لەچیای مەتینا‬ ‫شەهید بووە‪.‬‬



Rojî Wilat Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan [Jimarey: 41] [Salî: 2014]

،"‫گەریالی شەهید"وەزیر قادر‬ "‫ناسراو بە"زرێڤان ئارمانج‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.