Roji welat 42

Page 1

‫رۆژی واڵت‬

‫گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات‬ ‫[ساڵی ‪[ ]4‬ژمارەی ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬گەالوێژ‪ 2714‬کوردی] [نرخ‪ 1500 :‬دينار]‬

‫هەندرێن هەورامی؛‬

‫ئەوەی پێشمەرگە لەشەنگال و موسڵدا نیشانیدا ترسنۆكترین رەفتارە‬ ‫لەمێژووی كورددا‬ ‫هەژار كاكەیی؛‬

‫كەمال چۆمانی؛‬

‫پێویستە گروپە ئەتنیكیەكان هێزی‬

‫رۆژئاوا سەلماندی لەرووی سیاسی و جیۆپۆلیتیكی و‬

‫تایبەتیان بۆ پاراستنی خۆیان هەبێ‬

‫سەربازییەوە پاڵپشتی باشور و پێشمەرگەیە‬

‫ئۆجاالن؛‬

‫شوێنێك ئازادی و كەرامەتی مرۆڤی لێبێت كۆیالیەتی تێیدا ناژی‬


‫چەند دیمەنێكی گەلەكەمان لەشەنگاڵ بەهۆی پەالمارەكانی چەتەكانی داعشەوە‬


‫~‬ ‫ساڵی ‪ | 4‬ژماره ‪42‬‬ ‫‪2014/8/15‬‬ ‫‪Rojî Wilat‬‬

‫رۆژی واڵت‬

‫گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات‬

‫‪Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan‬‬ ‫]‪[Jimarey: 42] [Salî: 2014‬‬

‫[ساڵی ‪[ ]4‬ژمارەی ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬گەالوێژ‪ 2714‬کوردی] [نرخ‪ 1500 :‬دينار]‬

‫هەندرێن هەورامی؛‬

‫ئەوەی پێشمەرگە لەشەنگال و موسڵدا نیشانیدا ترسنۆكترین رەفتارە‬ ‫لەمێژووی كورددا‬

‫گەریالی شەهید"دڵشاد ئەحمەد‬ ‫عارف"‪ ،‬ناسراو بە"دیار دەلیال"‬

‫هەژار كاكەیی؛‬

‫كەمال چۆمانی؛‬

‫پێویستە گروپە ئەتنیكیەكان هێزی‬

‫رۆژئاوا سەلماندی لەرووی سیاسی و جیۆپۆلیتیكی و‬

‫تایبەتیان بۆ پاراستنی خۆیان هەبێ‬

‫سەربازییەوە پاڵپشتی باشور و پێشمەرگەیە‬

‫ئۆجاالن؛‬

‫شوێنێك ئازادی و كەرامەتی مرۆڤی لێبێت كۆیالیەتی تێیدا ناژی‬

‫خاوەنی ئیمتیاز‬

‫کۆمیتەی ڕاگەیاندنی ‪PÇDK‬‬

‫سەروتار‬ ‫راپۆرت‬

‫سەرنووسەر‬

‫پەروین حەسەن مستەفا‬

‫وتار‬

‫بەڕێوەبەری نووسین‬ ‫ئارام کەریم بابان‬

‫دەستەی نووسەران‬ ‫فەهمی محەمەد‬ ‫سۆران حسین‬ ‫ئامینه محەمەد‬ ‫چنوور غەریب‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫دیزاین‬

‫كاردۆ عەلیالی‬

‫ژمارەی متامنه‬

‫ژنان‬

‫‪446‬‬

‫بۆ پەیوەندی گرتن‬ ‫‪www.PCDK.org‬‬ ‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬ ‫ناو نیشان‬ ‫کەرکوک‪ ،‬بەرامبەر یانەی وەرزشی کەرکوک‬

‫بیرەوەری كەریال‬

‫‪ ......2‬خۆخەڵەتاندن و غەفلەت؛ ئەو خیانەتە گەورەی بەرامبەر برا ئێزدیەكانمانی بەرهەمهێنا‬

‫‪ ......3‬ئۆجاالن؛ دەبێت كورد لەبەرامبەر داعش هەڵوێستێكی نەتەوەیی و هاوبەشی هەبێت‬

‫‪ ...... 8‬مۆدێرنیتە لەنێوان سەرمایەداری و دیموكراتیدا‬ ‫‪ ...... 21‬كێ ناچێتە ژێر چەتری نەتەوەییە؟!‬ ‫‪ ...... 25‬سیمبولی بەرخۆدانی راگەیاندنی كوردی"دەنیز فرات"‬ ‫‪ ...... 26‬دەسكەوتە نەتەوەییەكان‪ ،‬لەناكۆكیە حزبیەكان گەورەترن‬ ‫‪ ...... 27‬تاكتیكی پارتی شەنگالی سووتاند‬ ‫‪ ...... 32‬كۆبانی راستی ووت ‪ ...‬یەكڕیزی سەركەوتنە‬ ‫‪ ...... 4‬دیار غەریب؛"لەبەرامبەر بە دۆخی شەنگال‪ ،‬حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی سەربازی هەرێم‬ ‫بەپلەی یەكەم بەرپرسیار دەبینم‬ ‫‪ ...... 15‬هەندرێن هەورامی؛"ئەوەی پێشمەرگە لەشەنگال و موسڵ نیشانیدا ترسنۆكترین رەفتارە‬ ‫لەمێژووی كورددا"‬ ‫‪ ...... 22‬كەمال چۆمانی؛"رۆژئاوا سەلماندی لەرووی سیاسی و جیۆپۆلیتیكی و سەربازییەوە پاڵپشتی‬ ‫باشور و پێشمەرگەیە"‬ ‫‪ ...... 28‬گۆران؛ كۆمەڵێك نووسەر كاریان مكیاجكردنی شكستی سەركردەكانیانە و بە تاكتیك و‬ ‫سەركەوتن پێمان دەفرۆشنەوە‬ ‫‪ ...... 30‬هەژار كاكەیی؛"پێویستە گروپە ئەتنیكیەكان هێزی تایبەت بەخۆیان هەبێ بۆ پاراستنیان"‬ ‫‪ ...... 33‬چیمەن رەحیمی؛"هەركەس هەوڵ بۆ یارمەتیدانی رۆژئاوا نەدا ەوا ئەستەمە مرۆڤ و‬ ‫خاوەن دڵ و هەست بێ"‬

‫‪ ...... 37‬باوان سەردەشتی؛"ژنان لەباشوری كوردستان بەنیسبەت باكور و رۆژئاوا لەشۆناسی خۆیان‬ ‫بەدوورن"‬ ‫‪ ...... 41‬ئۆجاالن؛ ژنێتی بەواتای مافی هەموو جۆرە مامەڵەكردنێكە بەرامبەر بەژن"‬

‫‪ ...... 43‬ناچاربوین سنور ببەزێنین‬ ‫جارێكی تر مێژوو لە دەروونی خۆیدا بە بەرخودان و ئیرادەی ڕۆڵەكانی ڕۆژ خۆی گەرم دەكردەوە‬


‫سەروتار‬

‫‪2‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫خۆخەڵەتاندن و غەفلەت ‪...‬‬

‫ئەو خیانەتە گەورەی بەرامبەر برا ئێزدیەكانمانی بەرهەمهێنا‬

‫شرۆڤه‌ی سیاسی‬ ‫دوو‬ ‫ساڵە هێزە تیرۆریستیەكانی داع��ش هێرشی‬ ‫ب��ەردەوام دەكەنە سەر خۆرئاوای كوردستان‬ ‫و شەڕیان بەسەر گەلی خۆرئاوای كوردستاندا‬ ‫سەپاندووە و هەوڵی لەناوبردنی دەسكەوتەكان‬ ‫و داگیركردنی ئەو بەشەی كوردستان دەدەن‪.‬‬ ‫ئەو كاتە هەندێك الیەنی دیاریكراو پرۆپاگەندەی‬ ‫ئەوەیان دەكرد كە پەیەدە و یەپەگە خۆرئاوایان‬ ‫دووچ��اری شەڕێك ك��ردووە كە هی كورد نییە‬ ‫و خۆیان لەو راستیە نابینا دەك��رد كە ئەوا‬ ‫تیرۆریستانی داعشن هێرش دەكەنە سەر خاك‬ ‫و دەسكەوتەكانی ئەو بەشەی كوردستان و‬ ‫لەرێگای فەتوای تایبەتەوە كوشتنی كوردان و‬ ‫بەغەنیمەتبردنی ژنان و پێشێلكردنی كەرامەتی‬ ‫كوردانیان كردبوو بە ئامانجی خۆیان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫خۆشبەختانە لەسایەی بەرخودانی گ��ەل و‬ ‫یەكینەكانی پاراستنی گەل"یەپەگە" گشت‬ ‫هەوڵەكانیان مایەپووچ بوو‪.‬‬ ‫ل��ەگ��ەڵ رووداوەك���ان���ی موسڵ دۆخێكی نوێ‬ ‫لەباشوری كوردستان هاتە ئ��اراوە و مەترسی‬ ‫و هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش لەباشوور‬ ‫نزیكتر بوویەوە‪ .‬ئەو كاتەش هەندێك هێزی‬ ‫دیاریكراو بەهۆی هاوپەیمانیان لەگەڵ سوننەكان‬ ‫خوێندنەوەیەكی هەڵەیان بۆ رووداوەك��ان كرد‬ ‫و شانبەشانی زەقكردنەوەی هەڵوێستەكانیان‬ ‫دژ بەشیعە‪ ،‬بەئاشكرا پشتگیریان لەگروپە‬ ‫جیاوازەكانی ناو موسڵ كرد و تەنانەت بەشێكیان‬ ‫لەهەولێر داڵ��دەدان و راگەیاندنەكانیان خستە‬ ‫خزمەتی ئەو گروپانە و بەئاشكراش دەیانگوت‬ ‫شەڕ لەدژی داعش ناكەین‪.‬‬ ‫بێگومان الی هەموان ئاشكرایە كە گروپی‬ ‫تیرۆریستی داع��ش لەبەعسیە شۆڤینیست و‬ ‫ئیسالمییە توندڕەو و فاشیستەكان پێكدێت‪.‬‬ ‫ه��ەردوو رەوتیش دەستیان بەخوێنی كورد و‬ ‫كوردستانیان سوورە و هەڵوێستیان دوژمنكارانەیە‬ ‫و هیچ جیاوازییەك لەنێوان كوردانی بەشەكانی‬ ‫كوردستان ناكەن‪ .‬هەر ئەوكاتە پێداگریمان لەسەر‬ ‫ئەو خاڵە كردبۆوە كە نەبینینی ئەو حەقیقەتە‬ ‫خۆخەڵەتاندنە‪ ،‬بێگومان خۆخەڵەتاندنیش مرۆڤ‬

‫دەخاتە غەفلەتەوە‪ ،‬غەفلەتیش ئەنجامەكەی‬ ‫بەخیانەت كۆتایی دێت‪.‬‬ ‫رووداوەكانی "‪"3‬ی ئاب راستی و رەوانی ئەو‬ ‫چەسپاندنەی ئێمەی سەلماند و ئیتر راستیەكان‬ ‫بەهەموو رووتیەكەوە بەدەركەوتن‪ .‬رەوشێكی‬ ‫هاوشێوەی موسڵ لەشەنگال رووی��دا‪ .‬شەنگال‬ ‫و دەوروب��ەری بەبێ بەرخودان و شەڕی هێزی‬ ‫پێشمەرگە رادەستی چەپۆكی رەشی تیرۆریستان‬ ‫كرا‪ ،‬بەڵی خوێندنەوەی هەڵە خۆخەڵەتاندنی‬ ‫لەگەڵ خۆیدا هێنا‪ .‬ئەویش دۆخ��ی غەفلەتی‬ ‫قووڵ كردەوە‪ ،‬غەفلەتیش ئەو خیانەتە گەورەی‬ ‫لێكەوتەوە كە بەرامبەر ب��را ئێزدیەكانمان‬ ‫ئەنجامدرا‪ ،‬ئێزدیەكان رووبەرووی كۆمەڵكوژی‪،‬‬ ‫دەرب��ەدەری‪ ،‬برسێتی و تێنوێتی و جینۆساید‬ ‫كرانەوە‪ ،‬بەمجۆرە ئێزدیەكان بوون بەقوربانی‬ ‫سیاسەتێكی فاشیل و خوێندنەوەیەكی سەقەت‪،‬‬ ‫ئەگەر نەڵێین بەئەنقەستیش بوو بێت‪.‬‬ ‫بێگومان ئەو تراژیدیا گەورەی لەئارادایە كاتییە‬ ‫و لەسایەی بەرخودانی ئێزدیەكان و هێزەكانی‬ ‫پاراستنی كوردستان كۆتایی پێدێت و ئارامی‬ ‫و ئاسایش بۆ خەڵكەكەمان دەگەڕێتەوە‪ .‬ئەو‬ ‫كاتە پێویستە دۆسیەی داگیركردنی شەنگال و‬ ‫رووداوەكانی دواتری تاوتوێ بكرێت و بەرپرسانی‬ ‫دادگایی بكرێن و سزا بدرێن‪ ،‬ئینجا ئەمانە هەر‬ ‫كێیەك بن و هەر پلە و پایەیەكیان هەبێت‪.‬‬ ‫لەراستیدا هەر لەئێستاوە لەویژدانی مرۆڤە‬ ‫شەرەفمەند و ویژدان زیندووەكان مەحكوم كراون‬ ‫و مەحاڵە گەل لێیان ببوورێت‪.‬‬ ‫بەرامبەر بەو هێرشە دڕندانەی لەخۆرئاوا و‬ ‫باشووری كوردستان داعش كردویەتییە سەر‬ ‫دەسكەوتەكان و هەوڵی لەناوبردنی هەمەڕەنگی‬ ‫و جیاوازەكان دەدات و خوازیارە رەنگێكی رەش‬ ‫و تاریك بەسەر تەواوی گەالندا بسەپێنێت‪ ،‬ئەمڕۆ‬ ‫یەكینەكانی پاراستنی گەل"یەپەگە"‪ ،‬هێزەكانی‬ ‫پاراستنی گەل"هەپەگە" و هێزەكانی پێشمەرگەی‬ ‫كوردستان شانبەشانی یەكتر لەژێر ناوی‬ ‫هێزەكانی پاراستنی كوردستان رووبەرووی داعش‬ ‫بوونەتەوە و بەرگری لەگەل و نیشتمان دەكەن‪.‬‬ ‫بێگومان ئەوە خاڵێكی گرنگە‪ ،‬بەاڵم تەنیا لەو‬ ‫چوارچێوەیەدا لەئاست داخوازی و پێداویستیەكانی‬ ‫قۆناخ و گەلی كوردستان نییە‪ .‬بەرلەهەموو‬ ‫شتێك پێویستە فەرماندەییەكی هاوبەش و‬ ‫مەیدانی بۆ ئەو هێزە سەربازیانەی كوردستان ئاوا‬ ‫بكرێت‪ ،‬تاهەموو تواناكان یەكبخرێت و لەمیانەی‬

‫یەكێتی ریزی هێزە كوردستانیەكان بەرگریەكی‬ ‫سەركەوتوانەتر لەخاك و گەلی كوردستان‬ ‫بكرێت‪ .‬لەپاڵ ئەوەشدا بۆ پشتگیریكردن و‬ ‫تەواوكردنی ئەو هێزانە گرنگی بەئاواكردنی هێز‬ ‫و یەكینە خۆجێیەكان بدرێت لەپێناو پاراستن و‬ ‫بەرگریكردن لەبست بەبستی خاكی كوردستان و‬ ‫گەلەكەمان‪.‬‬ ‫بێگومان ئەمانەش بە بەستن و دامەزراندنی‬ ‫كۆنگرەیەكی نەتەوەیی ـ نیشتمانی گەرەنتی‬ ‫دەكرێت كە سەرجەم هێز و الیەنە سیاسیەكان‬ ‫تێیدا ب��ەش��دار ب��ن و دام����ەزراوەی سیاسی‪،‬‬ ‫دیبلۆماسی‪ ،‬راگەیاندنی و سەربازی نەتەوەیی ـ‬ ‫نیشتمانی سەرتاسەری كوردستان بكاتە ئامانج‪.‬‬ ‫بەمجۆرە ئەو قۆناخە پڕ لەمەترسییە دەرباز‬ ‫بكرێت و لەسەر بنەمای ئازادی و پێكەوەژیانی‬ ‫گ��ەالن بەسەركەوتنی گەلی ك��وردس��ت��ان و‬ ‫بەدەستهێنانی مافە رەواكانی تاجدار بكرێت‪.‬‬

‫هەندێكهێزی‬ ‫دیاریكراوبەهۆی‬ ‫هاوپەیمانیانلەگەڵ‬ ‫سوننەكانخوێندنەوەیەكی‬ ‫هەڵەیان بۆ رووداوەكان كرد‬ ‫و شانبەشانی زەقكردنەوەی‬ ‫هەڵوێستەكانیدژبەشیعە‪،‬‬ ‫بەئاشكراپشتگیریان‬ ‫لەگروپەجیاوازەكانی‬ ‫ناو موسڵ كرد و تەنانەت‬ ‫بەشێكیانلەهەولێر‬ ‫داڵدەدان و راگەیاندنەكانیان‬ ‫خستە خزمەتی ئەو‬ ‫گروپانە و بەئاشكراش‬ ‫دەیانگوت شەڕ لەدژی‬ ‫داعش ناكەین‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪3‬‬

‫راپۆرت‬

‫ئۆجاالن؛‬

‫دەبێت كورد لەبەرامبەر داعش هەڵوێستێكی نەتەوەیی و هاوبەشی هەبێت‬ ‫رێبەری گەلی كورد عەبدوڵاڵ ئۆجاالن لەدوایین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ پارێزەر‬ ‫و راسپێردراو "مەزلوم دینج" لەبەرواری"‪ "2014/8/5‬سەبارەت بە هێرشی‬ ‫گروپە چەتەكانی داعش بۆ سەر شەنگال راگەیاند بوو‪”:‬چەتەكانی داعش‬ ‫دەخوازن شەنگال و تەلەعفەر بەتەواوی بەدەستبخەن و لەو هێڵەدا دەسەاڵتی‬ ‫خۆیان بەهێز بكەن و بەو شێوەیە هێرش بكەنە سەر رۆژئاوا‪ .‬بۆیە پێویستە‬ ‫لەبەرامبەر ئەو گروپە تیرۆریستیە هێزە كوردیەكان لە سلێمانی هەتا تلكۆچەر‬ ‫بگرن‪ .‬دەبێت كورد لەو مژارەدا هەڵوێستێكی نەتەوەیی و هاوبەشی هەبێت و‬ ‫بەو شێوەیە هەڵسوكەوت بكات"‪.‬‬ ‫مەزلوم دینج پارێزەری رێبەری گەلی كورد عەبدوڵاڵ ئۆجاالن و كەسوكاری‬ ‫زیندانیان رۆژی"‪"2014/4/5‬چ��وون��ە ئیمراڵی و دیداریان ئەنجامدا‪ .‬دوای‬ ‫گەرانەوەیان مەزلوم دینج لەبارەی ناوەرۆكی دیدارەكە لەگەڵ رێبەری گەلی‬ ‫كورد عەبدوڵاڵ ئۆجاالن رایگەیاند كە ئۆجاالن وتوویەتی‪":‬ئەو لەڕاگەیاندنەكاندا‬ ‫ئاگاداری هێرشی گروپە چەتەكانی داعشە و لەو بارەیەوە ووتی‪”:‬من‬ ‫لەراگەیاندنەكاندا چاودێری دەكەم‪ .‬هێرشی چەتەكانی داعش بەردەوام دەكەن‪.‬‬ ‫بە بەدەستخستنی شەنگال و تەلەعفەر چەتەكانی داعش دەخوازن هێڵێك‬ ‫دروستبكەن و هێرش بكەنە سەر رۆژئاوا‪ ،‬بۆیە پێویستە لەبەرامبەر ئەو چەتانە‬ ‫هێزە كوردیەكان لە سلێمانی هەتا تلكۆچەر بگرن‪ .‬دەبێت كورد لەو مژارەدا‬ ‫هەڵوێستێكی نەتەوەیی و هاوبەشی هەبێت و بەو شێوەیە هەڵسوكەوت بكات‪.‬‬ ‫دەبێت لەبەرامبەر گروپە چەتەكانی داعش تێكۆشانێكی هاوبەش بكرێت‪.‬‬ ‫چەتەكانی داعش مەترسین لەسەر ژیانی هاوبەش و دیموكراتی گەالنی‬ ‫هەرێمەكە‪ .‬دەبێت لەبەرامبەر چەتەكانی داعش توركمان‪ ،‬سریانی‪ ،‬كورد‬ ‫ــ ئێزدی و نەتەوەكانی تر تێكۆشانێكی هاوبەش بەبنەما بگرن‪ .‬لەو بارەوە‬ ‫جارێكی دیكە هۆشیاری دەدەم‪".‬‬ ‫غەزە چە بێت‪ ،‬رۆژئاواش ئەوەیە‬ ‫ئۆجاالن لەدیدارەكەیدا راگەشیاگەیاندووە گروپە چەتەكانی داعش لەكوێ بن‬ ‫دەبێت لەوێ دەرخرێن و گەلی رۆژئاواش هەموو ژیانی خۆی بەگوێرەی شەڕ‬ ‫پیالن بكات و دەڵێت‪”:‬دەبێت گەلی رۆژئاوا بەگوێرەی شەڕ ژیانی خۆی پیالن‬ ‫بكات‪ ،‬دەبێت بەشێوەیەكی ئاسایی لەدۆخەكە نەڕوانێت‪ .‬هەروەك چۆن گەلی‬ ‫غەزە بەگوێرەی شەڕ دەژیت و ژیانی خۆی بەگوێرەی شەڕ پیالن دەكات‪،‬‬ ‫دەبێت رۆژئاواش بەهەمان شێوە بێت‪ .‬غەزە چە بێت‪ ،‬رۆژئاواش ئەوەیە‪.‬‬ ‫ئیسرائیل چە بێت‪ ،‬داعشیش ئەوەیە‪ .‬ئیسرائیلی ئێمەش چەتەكانی داعشن"‪.‬‬ ‫دەمیرتاش لە سەدا"دە" تێپەڕنێت گرنگە‬ ‫لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا ئۆجاالن لەبارەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی‬ ‫كۆماری توركیا رایگەیاندووە‪”:‬ئەگەر دەمیرتاش لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماریدا‬ ‫لەسەدا (‪ )10‬زیاتر دەنگ بەدەستبێنێت ئەوا گرنگە و كاریگەری ئیجابی‬ ‫لەسەر دەستپێكردنی دانوستاندن دەكات"‪.‬‬ ‫رێبەری گەلی كورد عەبدوڵاڵ ئۆجاالن لەدیدارەكەیدا ساڵوی تایبەتی بۆ‬ ‫خەڵكی شەنگال و كۆبانێ دەنێرێت و رایدەگەینێت‪”:‬لەسەرووی هەمویانەوە‬ ‫ساڵوی تایبەتم هەیە بۆ گەلەكەمان لەشەنگال و كۆبانێ و هەموو گەلی كورد‪.‬‬ ‫هەروەها ساڵوی تایبەتیم بۆ خەباتكارانی ستێرك تیڤی‪ ،‬مەد نوچە و رۆناهی‬ ‫تیڤی و رادیۆ دەنێرم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم"‪.‬‬


‫چاوپێكەوتن‬

‫‪4‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دیار غەریب؛‬

‫لەبەرامبەر بەدۆخی شەنگال‬

‫"حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی سەربازی هەرێم بە پلەی یەكەم بەرپرسیار دەبینم"‬

‫هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی‬ ‫كوردستان"دیار غەریب"‪ ،‬لە هەڤپەیڤینێكدا‬ ‫دەڵێت‪":‬ئەگەر حكومەتی هەرێم هەر‬ ‫لەسەرەتاوە لەبن ناوی هەبوونی ناكۆكی‬ ‫شیعە و سوننە بێدەنگی بەرامبەر داعش‬ ‫هەڵنەبژێردرایە و لەبەرامبەر هێرشەكانیان‬ ‫بۆ سەر رۆژئ��اوای كوردستان لەبن ناوی‬ ‫ناكۆكی سیاسی و بیانووی جیاجیاوە‬ ‫بێدەنگ نەبوونایە‪ ،‬ئەوا ئەمڕۆ رووبەڕووی‬ ‫ئەم بارودۆخە نەدەبوینەوە"‪ .‬هاوكاتیش‬ ‫دەڵ��ێ��ت��ی��ش‪":‬خ��اڵ��ی الوازی سیاسەتی‬ ‫زۆرب���ەی بەرپرسانی ئ��ی��دارەی هەرێمی‬ ‫باشوری كوردستان و نوێنەرانی كورد لە‬ ‫ئێراقدا ئەوەیە رۆژانە سیاسەت دەكەن‪،‬‬ ‫ب��ەك��اردان��ەوە ه��ەڵ��س��وك��ەوت دەك���ەن‪،‬‬ ‫لەسەر بنەمای چەسپاندنی پێوەر و مافە‬ ‫دیموكراتییەكان هەڵوەستە ناكەن‪،‬‬ ‫گرنگی بە بەش و پلە و پۆست دەدەن"‪.‬‬ ‫هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری سەبارەت‬ ‫ب��ە پشتیوانی ه��ێ��زەك��ان��ی پاراستنی‬ ‫كوردستان لەبەرەكانی جەنگی دژی داعش‬ ‫و پاراستنی خاك و مێژووی كوردستانیش‬ ‫دەڵێ؛"ئێمە نوسینگەكانیان ك��ردووە بە‬ ‫ناوەند بۆ ناونوسینی ئەوانەی دەخوازن‬

‫ب���ەش���داری ل��ەپ��اراس��ت��ن��ی ش��ەن��گ��اڵ و‬ ‫ناوچەكانی تردا بكەن و سەرجەم ئەندام‬ ‫و دۆستانی پارتەكەمان ئامادەكردووە بۆ‬ ‫بەشداریكردن لە هەڵمەتی پاراستندا"‪.‬‬

‫ئا‪ /‬ئارام پێنجوێنی‬ ‫* س��ێ م��ان��گ ب��ەس��ەر ه��ەڵ��ب��ژاردن��ی‬ ‫پەرلەمانی ئێراقدا تێپەڕبووە و كە چی‬ ‫هێشتا حكومەتی ئێراق پێكنەهێندراوە‪،‬‬ ‫لەم ماوەیەشدا رێكخراوی تیرۆریستی‬ ‫دەوڵ���ەت���ی ئ��ی��س�لام��ی ل���ە ئ���ێ���راق و‬ ‫شام"داعش" دەستی بەسەر بەشێك‬ ‫ل��ە ج��وگ��راف��ی��ای ئ��ێ��راق��دا گ��رت��ووە و‬ ‫دەوڵ��ەت و خەالفەتی خۆی راگەیاند‪،‬‬ ‫لەم رۆژانەشدا شەنگاڵ و زوومماریان‬ ‫داگیركرد‪ ،‬ئێوە چۆن سەیری ئاییندەی‬ ‫ئێراق و ناوچەكە و كوردستان دەكەن؟‬ ‫ـ ئێراق و رۆژه��ەاڵت��ی ناوین و جیهانیش‬ ‫لەناو قەیرانێكی هەمەالیەنەدا دەژی��ن‪ .‬ئەو‬ ‫قەیرانەش‪ ،‬قەیرانی ئەقڵییەت و سیستەمە‪.‬‬ ‫ئەو ئەقڵییەتەی كە لەسەدەی راب��ردوودا‬ ‫ك��اری پێدەكرا ب��ەس��ەرچ��ووە‪ ،‬ئ��ەو مۆدێل‬ ‫و سیستەمەش كە ماوەی سەدەیەك زیاتر‬

‫بانگەشەی بۆ كرا‪ ،‬ئەویش بەسەر دەچێت‪،‬‬ ‫بەاڵم هێزە سەردەست و بەرژەوەندیخوازەكان‬ ‫ناخوازن دەست لەو ئەقڵیەت و مۆدێلە بەربدەن‬ ‫و دەخ��وازن سیستەم پینە بكەن‪ ،‬لەالیەك‬ ‫بانگەوازی بۆ دیموكراتی دەكەن‪ ،‬لەو الوە‬ ‫هەتا دوایی بە پشتبەستن بە نەژادپەرستی‪،‬‬ ‫ئایینگەرایی و ئاینزاگەرایی سیاسەت دەكەن‬ ‫و دەخوازن حوكمی گەل بكەن‪.‬‬ ‫دەبینین زۆر خۆیان بە نەیار و بەرهەڵستكاری‬ ‫مۆدیل و سیستەمی ئێستا دەزان��ن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫خۆشیان هەر لەو خولگەیەدا دەسووڕێنەوە‬ ‫و هەمان مۆدیل دروس��ت��دەك��ەن‪ .‬ئەمەش‬ ‫زەمینی سازان و پێكەوە ژیان كەم دەكاتەوە‬ ‫و لەئەنجامدا بە ئاسانی حكومەت پێكنایەت‪.‬‬ ‫* ئەگەر وەها بێت بۆچی سەرۆكایەتی‬ ‫پ��ەرل��ەم��ان و س��ەرۆك��ای��ەت��ی كۆمار‬ ‫دیاریكران و لەسەری سازان؟‬ ‫ـ بێگومان ئەمەش دوو الیەنەیە‪ ،‬الیەنێكیان‬ ‫دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ئەو دامەزراوانە رۆڵ‬ ‫و قورساییان وەكو حكومەت و سەرۆكوەزیران‬ ‫نییە‪ ،‬لەبەر ئەوەش كەمتر دەبنە جێگەی‬ ‫ملمالنێ‪ .‬الیەنەكەی تری وابەستەی ئەو‬ ‫تابلۆیەیە كە مالیكی لە ئەزموونی هەشت‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ساڵەی راب��ردووی خۆیدا دروستی كردووە‪.‬‬ ‫تابلۆیەكە بەشێكی زۆری الیەن و پێكهاتەكان‬ ‫ناخوازن سێ بارە ببێتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەویش هەتا‬ ‫ئێستا دیارە ئامادە نییە دەست لەو پۆستە‬ ‫بەربدات و الیەنە شیعەكانیش دەخوازن بە‬ ‫سازان مالیكی دووربخەنەوە نەك بەشێوەیەك‬ ‫كە ئایندەی شیعە بخاتە ناو مەترسیەوە و‬ ‫یەكێتی ماڵەكەیان تێكبدات‪.‬‬ ‫* پێتان وای��ە ئەم بابەتە زوو یەكال‬ ‫دەبێتەوە؟‬ ‫ـ مەزەندە دەكرێت پێشهاتی سیاسی هەموو‬ ‫كاتێك زەحمەتە؛ چونكە زۆر كات هێزەكان‬ ‫وتار و كرداریان وەكو یەك نییە‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫لەرەوشێكی وەكو ئەمڕۆی ئێراقدا‪ .‬لەرووی‬ ‫یاساییەوە كات بەرەو تەواوبوون دەچێت‪،‬‬ ‫ئەگەر شیعە بخوازن بارودۆخی ئێراق خراپتر‬ ‫نەبێت و ئێراق بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە‪،‬‬ ‫ئ��ەوا پێویستە هەرچی زووە ئ��ەم بابەتە‬ ‫یەكالیی بكەنەوە و نوری مالیكیش بگۆڕن‪،‬‬ ‫ئەگەر نا وەكو دیارە بارودۆخ بەرەو خراپتر‬ ‫دەچێت‪ ،‬دوومانگی رابردووش گەواهی بۆ ئەم‬ ‫وتانەمان دەدەن‪.‬‬ ‫* مەبەستت چییە ل��ەوەی دەڵێیت‬ ‫رەوشەكە بەرەو خراپتر دەچێت؟‬ ‫ـ رووداوەكان دیارن‪ ،‬پێداگیری مالیكی لەسەر‬ ‫مانەوەی وەكو سەرۆكوەزیر زیاتر شیعەكان‬ ‫پارچە دەك��ات‪ ،‬هاوكات كاردانەوەی بەشی‬ ‫زۆری سووننەكان و كوردیشی لێدەكەوێتەوە‪،‬‬ ‫ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو بارودۆخە‬ ‫نائارامەی ئێراق درێژ ببێتەوە و ئەمەش رەنگە‬ ‫لەگە ‌ڵ خۆیدا ئێراقیش پارچە بكات‪.‬‬ ‫* پێتان وایە شیمانەی پارچەبوونی‬ ‫ئێراق لەئارادایە؟‬ ‫ـ ئ��ەگ��ەر س���ازان دروس���ت ن��ەب��ێ��ت‪ ،‬ئ��ەوا‬ ‫پارچەبوونی ئێراق دوور نییە‪.‬‬ ‫* پێتان وای��ە بە هەڵبژاردنی (ف��واد‬ ‫مەعسوم) ب��ۆ سەرۆكایەتی كۆمار‬ ‫كورد دەتوانێت رۆڵێكی باش ببینێت‬ ‫بۆ چارەسەری كێشەكانی ئێراق‪ ،‬هەر‬ ‫ل��ەگ��ەڵ ئ��ەم��ەش��دا ئ��ەو دەن��گ��ۆی��ەی‬ ‫هەبوو بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كورد‬ ‫كۆتایی دێت؟‬ ‫ـ سەرەتا پیرۆزبایی لە بەڕێز كاك "د‪.‬فواد‬ ‫م��ەع��س��وم" دەك���ەم ب��ەب��ۆن��ەی ه��ەڵ��ب��ژاردن‬ ‫و دەستبەكاربوون وەك��و سەرۆككۆماری‬ ‫ئێراق و بەهیوام رۆڵ��ی خ��ۆی ببینێت لە‬ ‫چارەسەركردنی كێشەكانی ئێراقدا و هاوكات‬ ‫دەمەوێت ئەوە بڵێم كە هەموو شتەكان بە‬ ‫تەنیا كورد یان سەرۆككۆمار چارەسەر نابێت‪.‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫بێگومان رازیبوون بەوەی سەرۆككۆمار بۆ‬ ‫كورد بێت و گوێگرتن لە داواكانی كورد و‬ ‫سازانی ك��ورد و بەغداد كاریگەری لەسەر‬ ‫بارودۆخەكە هەیە‪ ،‬بەاڵم ئەمڕۆ رۆڵی سەرەكی‬ ‫كەوتۆتە سەر مالیكی و شیعە؛ چونكە بۆ‬ ‫پۆستی سەرۆكوەزیران هەتا ئێستا بەدەست‬ ‫ئ��ەوان��ەوەی��ە‪ ،‬ئەگەر چەمكی سیاسەت و‬ ‫ئیدارەكردنی خۆیان نەگۆڕن‪ ،‬ئەوا رەنگە‬ ‫نەتوانرێت كێشەكان چارەسەر ببن‪ .‬ئەوەشی‬ ‫كە پەیوەستە بە سەربەخۆیی كورد و رۆڵی‬ ‫ك���وردەوە‪ ،‬پێم وای��ە لە راب��ردووش��دا كورد‬ ‫قوربانی بۆ مافەكانی خۆی داوە بۆ پاراستنی‬ ‫یەكپارچەیی ئێراق و تاڕادەیەك رۆڵی خۆی‬ ‫بینیوە‪ .‬ئ��ەوەی كە دەتوانین وەك��و كەم‬ ‫وكورتی ببینین و گرنگی بەم خاڵە نەدراوە‪،‬‬ ‫بونیادنانی سیاسەتی دیموكرااتی ناوخۆیە‪،‬‬ ‫ئەمەش بووە بە خاڵی الوازی كورد‪ ،‬ئەگەر‬ ‫نا تا رادەیەك بەرامبەر بە ئێراق بە فەرمی‬ ‫هەڵسوكەوتی كردووە‪.‬‬ ‫* مەبەستت لە چۆن هەڵسوكەوتێكی‬ ‫نەرمە؟‬ ‫ـ بێگومان لە زۆر كاتدا كورد دەیتوانی خۆی‬ ‫بكێشێتەوە لە پرۆسەی سیاسی ئێراق و‬ ‫بەمەش بونیادنانەوەی ئێراق پەكدەخست‪،‬‬ ‫بەاڵم نەیكرد‪.‬‬ ‫* بە تێڕوانینی ئێوە ئەوەی نەكردووە‬ ‫باش بووە یاخود نا؟‬ ‫ـ ئەمە كە دەڵێم ستراتیژی هەڵسوكەوتی‬ ‫نەكرد بەو واتایەیە كە ئەگەر هەر لەسەرەتاوە‬ ‫ب��ەش��داری ی��اخ��ود ه��اوب��ەش��ی ل��ە ئێراقدا‬ ‫ببەستایەتەوە بە چەسپاندنی هەموو پێوەرە‬ ‫دیموكراتییەكانەوە و دوات��ر بەشداربوایە‬ ‫راستتر ب��وو و ئەنجامی باشتری دەب��وو‪.‬‬ ‫كە ئ��ەوەی نەكرد دوات��ر ناكرێت بۆ هەموو‬ ‫هەڵوێست و خۆكشاندنەوەیەك بگوترێت‬ ‫باشە و وابەستەی ئەو بارودۆخەیە كە تێیدا‬ ‫هەڵوێست وەردەگرێت‪.‬‬ ‫* وەاڵم��ی ئ��ەوەت نەدامەوە كە ئایا‬ ‫شیمانە ئ��ەوە م��اوە كە ك��ورد جاڕی‬ ‫سەربەخۆیی بدات؟‬ ‫ـ سەرەتا دەمەوێت بابەتێك راست بكەمەوە؛‬ ‫ئەویش بەستنەوەی سەربەخۆیی و دەوڵەتە‬ ‫پێكەوە‪ .‬لە دنیای ئەمڕۆدا كە باسی دەوڵەت‬ ‫دەكرێت بە واتای سەربەخۆیی باس دەكرێت‪.‬‬ ‫پێم وایە دەبێت ئەم دوو دەستەواژە و زاراوە‬ ‫لێك جیا بكەینەوە؛ چونكە سەربەخۆیی‬ ‫وابەستەی ئەو دیاردەیە كە باسی لێ دەكرێت‪،‬‬ ‫ئەگەر ئێمە باسی سەربەخۆیی گەل بكەین‪،‬‬ ‫ئەوا مەرج نییە بیبەستین بە راگەیاندنی‬ ‫دەوڵەتێكەوە‪ ،‬ئەگەر باس لەسەربەخۆیی‬

‫‪5‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫ژمارەیەكئەنداممان‬ ‫چوونەتە بەرەی جەنگ‬ ‫وناوەندەكانیشمان‬ ‫تەرخانكردووە‬ ‫‪..........‬‬ ‫بەپێویستیدەبینین‬ ‫لە ناوچەكانی تری‬ ‫كوردستانیشیەكینەی‬ ‫پاراستنی هەرێمی و‬ ‫بەرخۆدان دروست بكرێن و‬ ‫ئێمە ئامادەین كە پشتوانی‬ ‫هەر هەوڵێكی لەو شێوەیە‬ ‫بكەین‬ ‫‪..........‬‬ ‫خۆم بە شەرمەزار دەبینم‬ ‫كەنەمانتوانیگەلەكەمان‬ ‫لەو ناوچانە بپارێزین‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئێمە ئیرادە و ناسنامە و‬ ‫سەربەخۆیی گەلی كورد‬ ‫نابەستینەوەبەراگەیاندنی‬ ‫دەوڵەتێكەوە‪،‬نموونەشمان‬ ‫بۆ ئەمە رەوشی عەرەبە‬


‫چاوپێكەوتن ‪6‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ئەگەر سەرەتا لەبن ناوی هەبوونی ناكۆكی شیعە و سوننە حكومەتی هەرێم بێدەنگی‬ ‫بەرامبەر داعش هەڵنەبژێردرایە و لەبەرامبەر هێرشەكانیان بۆ رۆژئاوای كوردستان لەبن ناوی‬ ‫ناكۆكی سیاسی و بیانووی جیاجیاوە بێدەنگ نەبوونایە‪ ،‬ئەوا ئەمڕۆ رووبەڕووی ئەم بارودۆخە‬ ‫نەدەبوینەوە‬ ‫‪..........‬‬ ‫لەبەر ئەوەی وا لە جەماوەر گەیەندراوە كە ئازادی و سەربەخۆیی وابەستەی دەوڵەتە‪،‬‬ ‫جارجاریش ئەم هەست و سۆزەی جەماوەر بۆ سیاسەتە رۆژانەییەكانیان دەجوڵێنن‪ .‬بێگومان ئەم‬ ‫رەوشە سوود بە كورد ناگەیەنێت و ئەوەی ئیدارەی هەرێمی باشوری كوردستانی الواز كردووە لە‬ ‫ئەمڕۆدائەمهەڵوێستانەیە‬ ‫دەوڵەتێكیش دەك��رێ��ت‪ ،‬ئ��ەوا م��ەرج نییە‬ ‫دەوڵەتێك دروستبوو‪ ،‬گەلەكەی سەربەخۆ‬ ‫و ئازاد بێت!!‪ .‬هەر بۆیە ئێمە پێمان وایە‬ ‫هەموو كاتێك گەلی كورد و سەرجەم گەالنی‬ ‫تر مافی خۆیانە بەسەربەخۆ و بە ئیرادەی‬ ‫خۆیان بژین و ژێردەستەی گەلی تر نەبێت‪.‬‬ ‫ئەوە مافێكە كە ئێمە قەت دەستبەرداری‬ ‫نابین و ئێمە لەم بوارەدا رەخنەمان لەسەر‬ ‫پارتی و یەكێتی و نوێنەرانی كورد لە ئێراق‬ ‫هەبووە‪ .‬پێمان گوتوون كە دەبێت یەكێتی‬ ‫ئێراق و پەسەندكردنی دەس��ت��وور لەسەر‬ ‫بنەمای یەكێتی ئارەزوومەندانە و ناسینی‬ ‫ئیرادە و ناسنامە و سەربەخۆیی یەكتر بێت‪،‬‬ ‫بەاڵم دەستووری ئێراق ئەم بنەمایانەی تێدا‬ ‫نەچەسپا‪ .‬ئێستاش داكۆكی لەمە دەكەین‪.‬‬ ‫وات��ە دەك��رێ��ت دوو گ��ەل ی��ان زیاتر لەناو‬ ‫دەوڵەتێكدا بە سەربەخۆیی بژین و ژیانێكی‬

‫هاوبەش پێكەوە بنێن‪ ،‬بەاڵم ئەمە وابەستەی‬ ‫پێوەر و بنەماكانی رێكەوتنە‪ .‬لەم حاڵەتەدا‬ ‫مەرج نییە لەبن ناوی سەربەخۆییدا دەوڵەت‬ ‫رابگەیەندرێت‪ .‬خۆ ئەگەر ئەوە پێكنەهات‪،‬‬ ‫ئەوكاتە راگەیاندنی دەوڵەتیش رەنگە وەكو‬ ‫رێگایەك پەنای بۆ ببردرێت‪ ،‬بەاڵم ئەمەش‬ ‫پێویستی بە ژێرخان و زەمینەسازی هەیە‬ ‫و ل��ەدوا وێستگەشدا جارێكتر ئێمە ئیرادە‬ ‫و ناسنامە و سەربەخۆیی گەلی ك��ورد‬ ‫نابەستینەوە بە راگەیاندنی دەوڵەتێكەوە‪،‬‬ ‫نموونەشمان بۆ ئەمە رەوشی عەرەبە‪.‬‬ ‫* پێتان وایە الیەنە كوردستانییەكانی‬ ‫تر هاوبیرن لەگەڵ ئێوەدا؟‬ ‫ـ ئەمە بابەتێكی تێكۆشانە‪.‬‬ ‫* ئ��ای��ا دوای دەس��ت��ب��ەك��ارب��وون��ی‬

‫سەرۆككۆمار س��اردب��وون��ەوەی��ەك لە‬ ‫ب��ان��گ��ەش��ەی راگ��ەی��ان��دن��ی دەوڵ��ەت��ی‬ ‫كوردیدا بەدی ناكەن؟‬ ‫ـ ئەمە خاڵی الوازی سیاسەتی زۆرب��ەی‬ ‫بەرپرسانی ئ��ی��دارەی هەرێمی باشوری‬ ‫كوردستان و نوێنەرانی كوردە لە ئێراقدا‪ .‬رۆژانە‬ ‫سیاسەت دەكەن‪ ،‬بەكاردانەوە هەڵسوكەوت‬ ‫دەكەن‪ ،‬لەسەر بنەمای چەسپاندنی پێوەر‬ ‫و مافە دیموكراتییەكان هەڵوەستە ناكەن‪،‬‬ ‫گرنگی بە بەش و پلە و پۆست دەدەن‪،‬‬ ‫ئەمانەش هەڵوێستی وەهای لێدەكەوێتەوە‪.‬‬ ‫وەكو پێشتریش باسم كرد لەبەر ئەوەی وا لە‬ ‫جەماوەر گەیەندراوە كە ئازادی و سەربەخۆیی‬ ‫وابەستەی دەوڵەتە‪ ،‬جارجاریش ئەم هەست و‬ ‫سۆزەی جەماوەر بۆ سیاسەتە رۆژانەییەكانیان‬ ‫دەجوڵێنن‪ .‬بێگومان ئەم رەوشە سوود بە‬ ‫كورد ناگەیەنێت و ئەوەی ئیدارەی هەرێمی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪7‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫باشوری كوردستانی الواز كردووە لە ئەمڕۆدا‬ ‫ئ��ەم هەڵوێستانەیە‪ .‬لەجێگەی ئ��ەوەی‬ ‫لەچوارچێوەی ستراتیژییەكی نەتەوەیی و‬ ‫دیموكراتی بەرفراواندا كار بكات‪ ،‬تەكتیكی و‬ ‫رۆژانە و ناوچەیی كار دەكات‪.‬‬ ‫* دەتوانین ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆی‬ ‫شەنگاڵ و زووممار و دەوروبەریشی‬ ‫بەم سیاسەتەوە ببەستینەوە؟‬ ‫ـ بێگومان‪ ،‬ئەگەر سەرەتا لەبن ناوی هەبوونی‬ ‫ناكۆكی شیعە و سوننە حكومەتی هەرێم‬ ‫بێدەنگی بەرامبەر داع��ش هەڵنەبژێردرایە‬ ‫و لەبەرامبەر هێرشەكانیان بۆ رۆژئ��اوای‬ ‫كوردستان لەبن ن��اوی ناكۆكی سیاسی و‬ ‫بیانووی جیاجیاوە بێدەنگ نەبوونایە‪ ،‬ئەوا‬ ‫ئەمڕۆ رووبەڕووی ئەم بارودۆخە نەدەبوینەوە‪.‬‬ ‫* هەرچەندە ئێوە لە راگەیاندنەكاندا‬ ‫هەڵوێستی خۆتان دیاریكرد سەبارەت‬ ‫بە بارودۆخی شەنگاڵ و دەوروب��ەری‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوە چەند رۆژ تێپەڕبوو‪ ،‬شەنگاڵ‬ ‫ه��ەر داگ��ی��رك��راوە و رۆژان���ە قوربانی‬ ‫زیاتر دەبێت‪ ،‬لە رووی��ی كردارییەوە‬ ‫هەڵوێستتان چییە و چی بە پێویست‬ ‫دەبینن؟‬ ‫ـ جارێكی تر ئ��ەو هێرش و داگیركارییە‬ ‫شەرمەزار دەكەم و ئەوە بە هێرش بۆ سەر‬ ‫نەتەوەی ك��ورد و مرۆڤایەتی و بەهاكانی‬ ‫دەبینم‪ ،‬هەمانكات خۆم بە شەرمەزار دەبینم‬ ‫كە نەمانتوانی گەلەكەمان لەو ناوچانە بپارێزین‬ ‫و حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی سەربازی‬ ‫هەرێمیش بە پلەی یەكەم بەرپرسیار دەبینم‬ ‫لەبەرامبەر ئەم بارودۆخە و مێژوو لێیان‬ ‫نابورێت‪.‬‬ ‫س��ەب��ارەت بە هەڵوێستی ك���رداری‪ ،‬ئێمە‬ ‫نوسینگەكانمان ك���ردووە ب��ە ن��اوەن��د بۆ‬ ‫ناونوسینی ئەوانەی دەخ��وازن بەشداری لە‬ ‫پاراستنی شەنگاڵ و ناوچەكانی تردا بكەن‬ ‫و سەرجەم ئەندام و دۆستانمان ئامادەكردووە‬ ‫بۆ بەشداریكردن لەهەڵمەتی پاراستندا و هەتا‬ ‫ئێستا ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانمان‬ ‫چوونە و بەشداری یەكینەكانی بەرخۆدانی‬ ‫شەنگاڵ بوون و بەشداریكردن لە زیادبووندایە‬ ‫و داوا دەكەین كە سەرجەم گەنجانی كوردستان‬ ‫قۆڵی لێ هەڵماڵن و بەشداری ئەو بەرخۆدانە‬ ‫بكەن‪ .‬لەگە ‌ڵ ئ��ەوەدا بەپێویستی دەبینین‬ ‫لە ناوچەكانی تری كوردستانیش یەكینەی‬ ‫پاراستنی هەرێمی و بەرخۆدان دروست بكرێن‬ ‫و ئێمە ئامادەین كە پشتوانی هەر هەوڵێكی‬ ‫لەو شێوەیە بكەین‪.‬‬

‫ئێمە پێمان وایە هەموو كاتێك گەلی كورد و سەرجەم‬ ‫گەالنی تر مافی خۆیانە بەسەربەخۆ و بە ئیرادەی خۆیان‬ ‫بژین و ژێردەستەی گەلی تر نەبێت‪ .‬ئەوە مافێكە كە ئێمە‬ ‫قەت دەستبەرداری نابین و ئێمە لەم بوارەدا رەخنەمان لەسەر‬ ‫پارتی و یەكێتی و نوێنەرانی كورد لە ئێراق هەبووە‪ .‬پێمان‬ ‫گوتوون كە دەبێت یەكێتی ئێراق و پەسەندكردنی دەستوور‬ ‫لەسەر بنەمای یەكێتی ئارەزوومەندانە و ناسینی ئیرادە و‬ ‫ناسنامە و سەربەخۆیی یەكتر بێت‪ ،‬بەاڵم دەستووری ئێراق ئەم‬ ‫بنەمایانەیتێدانەچەسپا‬ ‫* لەكۆتاییدا ئەگەر وتەیەكتان مابێ؟‬ ‫ـ لە كۆتاییدا دەستخۆشی لە یەكینەكانی‬ ‫پاراستنی گەل و یەكینەكانی پاراستنی ژن لە‬ ‫رۆژئاوا و گەریالكانی كۆما جڤاكێن كوردستان‬ ‫"كەجەكە"‪ ،‬دەكەم كە لەم كاتەدا هەڵوێستێكی‬

‫نەتەوەیی و مرۆڤایەتییان نیشاندا و داواكاریشم‬ ‫كە حكومەتی هەرێم رێگری لە هاتنی ئەو‬ ‫هێزانە نەكات و رێگەیان بۆ خۆش بكات‪ ،‬هەتا‬ ‫ئێمەش بتوانین سوود لە ئەزموونی ئەوان‬ ‫وەربگرین‪.‬‬


‫وتار‬

‫‪8‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫مۆدێرنیتە لەنێوان سەرمایەداری و دیموكراتیدا‬ ‫ئا‪ /‬رۆژی واڵت‬ ‫پێناسەكردنی دی��اردە و دەستەواژەكان‪ ،‬لەو‬ ‫بابەتانەی كە دەبنە سەرچاوەی زۆر كێشە یاخود‬ ‫كێشەیان لێدەكەوێتەوە‪ .‬هەرسەردەم و قۆناخێكی‬ ‫ژیانی مرۆڤ‪ ،‬هەتا جوگرافیاش پێناسەی تایبەت‬ ‫بەخۆی هەیە بۆ دی��اردە و دەستەواژەكان و‬ ‫بەپێی سەردەمی خۆی پێناسەكان دەگۆڕێت یا‬ ‫خود دەستەواژەكان دەگۆڕێت و هی نوێ بەرهەم‬ ‫دێنێت‪ ،‬یان كۆنەكان زیندوو دەكەنەوە‪ .‬هەتا‬ ‫لەم رێگەیەوە سیمبۆلەكان دروست دەكرێن‪ ،‬یان‬ ‫كاڵ دەكرێنەوە و بێواتا دەكرێن یان واتاكانیان‬ ‫دەگۆڕدرێن‪ ،‬بۆنمونە دیموكراسی لەم سەردەمەدا‬ ‫لە الی بەشێكی زۆری كۆمەڵگای مرۆڤایەتی‬ ‫وەكو دەستەواژە و دیاردەیەكی باش پێناسە‬ ‫دەكرێت‪ ،‬بەاڵم لە الی بەشێكی جواڵنەوە سیاسیە‬ ‫ئیسالمیەكان وەكو داهێنراوێكی فریودەرانەی‬ ‫رۆژئاوا پێناسە دەكرێت و دەخوازن كۆمەڵگای‬ ‫مرۆڤایەتی خۆی لێ بەدوور بگرێت‪ .‬دەتوانین‬ ‫باس لە نمونەیەكی تریش بكەین‪ ،‬ئەوەتا لەالی‬ ‫زۆرب��ەی دەس��ەاڵت��داران و بەشێكی كۆمەڵگا‪،‬‬ ‫دەسەاڵت وەكو بابەتێكی ئەرێنی پێناسە دەكرێت‬ ‫و پێیان وایە كە لە رێگەی دەسەاڵتەوە دەتوانرێت‬ ‫دادوەری و یەكسانی دەستەبەر بكرێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەپێچەوانەوە زۆربەی ئازادیخوازان‪ ،‬دەسەاڵت‬ ‫و ئامرازەكانی وەكو هۆكاری چەوساندنەوە و‬ ‫دروستكردنی جیاكاری لەناو كۆمەڵگادا پێناسە‬ ‫دەكەن‪ .‬ئەگەر لەسەر "ئازادی"یش گفتوگۆ بكەین‬ ‫ئەوا رووب��ەرووی چەندین پێناسەی جۆراوجۆر‬ ‫دەبینەوە‪.‬‬ ‫وەكو باسمان كرد سیمبوڵەكانیش گیرۆدەی‬ ‫پێناسەی سەردەم و كۆمەڵگا جیاوازەكانن‪ ،‬بۆ‬ ‫نمونە "مانگا" الی هیندییەكان ئاژەڵێكی بەرێز‬ ‫و پیرۆزە‪ ،‬لەالی كورد و واڵتی ئێرانی كۆنیش‬ ‫پێگەیەكی تایبەتی هەبوە‪ ،‬لەبەرئەوەی لەالی‬ ‫زەردەش��ت رێ��زی لێگیراوە‪ ،‬ب��ەاڵم لەرۆژگاری‬ ‫ئەمرۆماندا"مانگا" لەناو كۆمەڵگای ئێمەدا‬ ‫سیمبوڵی دەبەنگییە‪ .‬لەالی سۆمەریەكانیش‬ ‫"ك��ەر" سمبوڵی خزمەت و ك��ار ب��ووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەئەمرۆماندا سیمبوڵی بێهۆشییە‪.‬‬ ‫ئ��ەم ب��ارودۆخ��ە ب��ووەت��ە ه��ۆك��اری ئ��ەوەی كە‬ ‫بیرمەندان‪ ،‬زانایان‪ ،‬پەیامبەر و شۆڕشگێڕان‬ ‫هەمیشە هەوڵیانداوە بەپێی تێگە و فەلسەفە و‬ ‫باوەڕی خۆیان دیاردە و دەستەواژە و سیمبوڵەكان‬ ‫پێناسە بكەن و ئەو پێناسە و دیاردانەی لەگەڵ‬ ‫چەمكی فەلسەفی و پێناسەی ئەواندا ئەگونجێن‪،‬‬ ‫ئەوا بیگۆڕن یاخود سەرلەنوێ پێناسەی ژیان‬ ‫و دیاردەكانی بكەن و زۆربەی كاتەكانیش ئەمە‬ ‫وەكو شۆڕش ناودێركراوە‪ .‬بەشێكی زۆری بیرمەند‬ ‫و شۆڕشگێڕانی كۆن لەسەر ئەوەی كە شۆڕش‬

‫كاتێك ئەنجام دەدرێت و ئەنجامگیر دەبێت كە‬ ‫بتوانرێت سەرلەنوێ پێناسە بۆ ژیان و دیاردەكانی‬ ‫بكرێت و لەڕاستیدا جێبەجێ بكرێت‪ ،‬ئەگەرنا‬ ‫ناكرێت و ناتوانین بەپرۆسەی گۆڕینی دەسەاڵت‬ ‫یان دەسەاڵتدارێك بڵێین شوڕش؛ ئەمەش بووە‬ ‫بە بەهاندەر بۆ ئەم نوسینە‪.‬‬ ‫لەم نوسینەدا وەكو كەسێك كە باوەڕم بەتێز‬ ‫و فەلسەفەی رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆجاالن هەیە و‬ ‫پێم وایە ئەو كەسایەتیە پێش ئەوەی كەسێكی‬ ‫حزبی و سیاسی بێت‪ ،‬بیرمەندێكی مەزنە و‬ ‫دەتوانرێت سوود لە تێز و چەمك و فەلسەفەكەی‬ ‫وەربگیرێت بۆ سەرلەنوێ پێناسەكردنەوەی ژیان‬ ‫و دیاردەكانی‪ .‬ئەوەتا لەسەرەتای الوییەوە هەتا‬ ‫ئێستا ژیان و بوارەكانی ژیانی كردووە بەخەمی‬ ‫خۆی و لەهەوڵی قاڵبوونەوەدا بووە تیاندا و‬ ‫بەپرسیارە زۆرەكانی سەبارەت بە ژیان و گەڕان‬ ‫ب��ەدوای وەاڵمەكانیاندا پێناسەی نوێی بۆ زۆر‬ ‫بواری ژیان كردووە‪ .،‬ژیان و چۆنێتی گوزەران‬ ‫ك��ردن‪ ،‬قاڵبونەوە لە كەسێتی و كۆمەڵگا‪،‬‬ ‫فەلسەفە و زانستەكان‪ ،‬چەمكی ئ���ازادی‪،‬‬ ‫سەربەخۆیی‪ ،‬دەوڵ���ەت‪ ،‬دەس���ەاڵت‪ ،‬ئەخالق‪،‬‬ ‫یاسا‪ ،‬ویژدان‪ ،‬دیموكراتی و گەلێك چەمكی تری‬ ‫ژیانی پانتاییەكی زۆریان لە نوسینەكانی داگیر‬ ‫كردووە‪ .‬هەربۆیە دەمەوێت بە سودوەرگرتن لە‬ ‫تێگە و پێناسەكان‪ ،‬پێناسەی چەند بوارێكی ژیان‬ ‫بكەم و بەراوردیان بكەم بەپێناسە باوەكانی ئەم‬ ‫سەردەمە‪:‬‬ ‫مۆدێرنیتە‪:‬‬ ‫سەرەتا دەمەوێت لە(مۆدێرنیتە)ەوە دەست‬ ‫پێبكەم‪ ،‬گومان لەوەدانیە كە ئەم وشە یاخود‬ ‫دەستەواژەیە یەكێكە لەو دەستەواژانەی كە‬ ‫زۆر بەكاردێت و مۆركی خۆی لەم قۆناخ و‬ ‫سەردەمەداوە‪ .‬الی بەشێكی كۆمەڵگا(مۆدێرن)‬ ‫بوون‪ ،‬یا خود مۆدێرنیتە گوزارە لە نوێبون و‬ ‫پێشكەوتن دەك��ات و چەمكێكە پێچەوانەی‬ ‫كۆنەخوازی و پاشڤەڕۆییە‪ .‬بەپێچەوانەوە ئەم‬ ‫دەستەواژەیە الی بەشێكی كۆمەڵگا هەوڵدانە بۆ‬ ‫تێكدانی ژیان و ئەخالقی كۆمەڵگا و پێیان وایە‬ ‫ئەم دەستەواژەیە خولقێنراوی ئەو هێز و دەستە‬ ‫و تاقمانەیە كە هیچ گرنگی بە ژیان و كۆمەڵگا‬ ‫و پێوەرەكانی نادەن‪ .‬دیارە هەردوو الیەن بۆ‬ ‫سەپاندنی تێڕوانین و پێناسەكانی خۆیان نمونەی‬ ‫جۆراوجۆر دێننەوە‪ .‬ئەوانەی الیەنگری مۆدێرنیتەن‪،‬‬ ‫سەرجەم پێشكەوتن و نوێگەرییە جوانەكانی ژیان‬ ‫وەكو بەرهەمی مۆدێرنیتە نیشاندەدەن‪ .‬لێرەوە‬ ‫دەخوازن مۆدێرنیتە‪ ،‬نوێگەری و پێشكەوتن وەكو‬ ‫سیانەیەكی لێكدانەبڕاو پێناسە بكەن‪ ،‬بە دیوێكی‬ ‫تردا دەخوازن هەموو داكۆكیكردنێك لە دیاردە‬ ‫و الیەنە كۆنەكانی ژیان وەكو پاشڤەڕۆیەتی‬

‫و دواكەوتویی و دژە مۆدێرنیتە بەناو بكەن‪.‬‬ ‫لەبەرامبەر ئەمەدا‪ ،‬ئەوانەی نەیاری مۆدێرنیتەن‪،‬‬ ‫ئەو دیاردە قێزەونانەی ناو كۆمەڵگاكە(نوێ)‬ ‫ن و ل��ەڕاب��ردوودا بونیان نەبووە یاخود كەم‬ ‫بووە‪ ،‬بە نمونە دێننەوە و ئەمەش بە بەرهەمی‬ ‫مۆدێرنیتە لە قەڵەم دەدەن و بەمشێوەیە‬ ‫دەخوازن هەموو دیاردە قێزەونەكانی سەردەم‬ ‫ببەستنەوە بە مۆدێرنیتەوە و بەو شێوەیە پاساو‬ ‫بۆ پاراستنی كۆن و بابەتە نەریتیەكان دێننەوە‪.‬‬ ‫ئەمە وای كردوە كە مۆدێرنیتە و مۆدێرنبوون‬ ‫ل��ەم س��ەردەم��ەدا بونەتە جێگەی مشتومڕی‬ ‫زۆربەی ڕۆشنبیران‪ ،‬بیرمەندان و سیاسیەكانیش‪.‬‬ ‫ئێمەش كاتێك دەمانەوێت لەم بابەتە بكۆڵینەوە‪،‬‬ ‫رووب��ەرووی زەحمەتی دەبینەوە‪ ،‬بەتایبەتی لە‬ ‫كۆمەڵگایەكی وەكو كۆمەڵگای كوردەواریدا كە‬ ‫ت��اڕادەی��ەك داخ��راوە و ئامادەی كرانەوەیەكی‬ ‫خێرا نیە‪ .‬هەرلەسەرەتای قسەكردن لەسەر ئەم‬ ‫بابەتەوە رووبەرووی ئاستەنگی دەبینەوە‪ .‬ئەمەش‬ ‫دەمانخاتە بەردەم ئەو پرسەی كە ئایا دەكرێت بە‬ ‫پشتبەستن بەمۆدێرنیتە وەرچەرخانێكی ڕیشەیی‬ ‫و پێشكەوتوخوازانە لەناو كۆمەڵگای كوردیدا‬ ‫ئەنجام بدەین؟ یان مۆدێرنیتە و كۆمەڵگای ئێمە‬ ‫پێكەوە ناگونجێن و پێویستە خۆمانی لێ بەدوور‬ ‫بگرین‪ .‬ئەوەی جێگەی سەرنجە لە كوردستان و‬ ‫جیهانیشدا بەهۆی ئەو دابەشبوونەی لەڕوانگەوە‬ ‫بوونی هەیە‪ ،‬تاڕادەیەك گرێ كوێرە و چەقبەستن‬ ‫دروستبووە‪ .‬لەم بوارەدا رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆجاالن‬ ‫خزمەتێكی باشی ئەنجامداوە و لەوڕوانگە باوانەوە‬ ‫(مۆدێرنیتە)ی پێناسە نەكردووە؛ بەڵكو هەستاوە‬ ‫بەنوژەنكردنەوەی پێناسەی ئەو دەستەواژەیە و‬ ‫واتای تری پێداوە‪ .‬لێرەدا هەوڵدەدەم تیشكێك‬ ‫بخەمە سەرئەم بابەتە‪.‬‬ ‫رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالن سەرەتا هاتووە رەگ و‬ ‫ڕیشەی وشەی مۆدێرنیتەی دۆزیوەتەوە و لەوێوە‬ ‫پێناسەی ك��ردووە‪ .‬دەزانرێت كە مۆدێرنیتە‪،‬‬ ‫سەرچاوەكەی وشەی(مۆدێرن)ە‪ ،‬ئەم وشەیەش‬ ‫بەواتای (س��ەردەم��ی) دێ��ت‪( ،‬مۆدیرنیتە)ش‬ ‫بەواتای ئەو دیاردە و شتانەیە كە سەردەمین‪.‬‬ ‫ل��ەم پێناسەیەوە سەیری مۆدێرنیتە بكەین‬ ‫ناتوانین دەستەواژەكە بارگاوی بكەین بەشتی‬ ‫باشە‪ ،‬یاخود شتی خراپە؛ چونكە ناكرێت‬ ‫سیفەتە باش یان خراپەكان و سەردەمێك پێكەوە‬ ‫ببەستینەوە‪ .‬لێرەوە رەخنە لەوانە دەگرێت كە‬ ‫دەخوازن هەموو تایبەتمەندیە باشەكان بدەنە‬ ‫پاڵ مۆدێرنیتە‪ ،‬هاوكات رەخنەش لەوانە دەگرێت‬ ‫كە هەموو تایبەتمەندییە خراپەكان و مۆدێرنیتە‬ ‫پێكەوە پێناسە دەكەن‪ .‬رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆجاالن‬ ‫تەنیا بەوەوە ناوەستێت كە ئەوانە رەخنە بكات؛‬ ‫بەڵكو جەخت لە راستكردنەوەی پێناسەی‬ ‫مۆدێرنیتە دەك��ات��ەوە‪ .‬بۆ ئەمەش مۆدێرنیتە‬ ‫دەخاتە ژێر نەشتەرگەرییەوە و ئەو پرسیارە‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دەهوروژێنێت كە ئایا (مۆدێرنیتە) پێویستییەكە‬ ‫یا خود نا؟ ئایا دەكرێت دەستبەرداری ببین؟‬ ‫ئەگەر دەكرێت دەستەربەرداری ببین‪ ،‬ئەوا چۆن‬ ‫دەكرێت؟ ئەگەر ناكرێت دەستبەرداری ببین‪ ،‬ئەوا‬ ‫بەچی شێوەیەك پەسندی بكەین؟ لە وەاڵمیشدا‬ ‫رێبەر ئۆجاالن (مۆدێرنیتە) و (مۆدێرن)بوون‬ ‫وەكو پێویستیەك دەبینێ؛ چونكە هەرسەردەمە‬ ‫و دیاردە و تایبەتمەندی تایبەت بەخۆی هەیە و‬ ‫ناكرێت هەموو سەردەمەكان بەیەك جۆر دیاردە و‬ ‫تایبەتمەندی بەسەر ببەین‪ .‬بە واتایەكی تر وەكو‬ ‫لەسەرەتادا باسمان كرد‪ ،‬مادام هەموو سەردەم‬ ‫و كۆمەڵگایەك هەڵگری خەسڵەتی خۆیەتی‪ ،‬ئەوا‬ ‫(مۆدێرنیتە) كە بەواتای سەردەمیبوون دێت‪،‬‬ ‫دەستەواژەیەكی ئاساییە و گرنگە كە بایەخی‬ ‫پێبدەین‪ .‬بێگومان بەو مەرجەی كە وەكو خۆی‬ ‫پێناسەی بۆ بكرێت‪ .‬بۆ ئەمەش گرنگە كە‬ ‫مۆدێرنیتە وەكو دەستەواژەیەك پێناسە بكەین‬ ‫كە تایبەت نییە بە قۆناغ وسیستەمێك؛ بەڵكو‬ ‫وەكو سەرجەم ئەو دیاردە و روداوانە پێناسەی‬ ‫بكەین كە لەهەر قۆناغێكدا روودەدەن یان‬ ‫دەبنە مۆدی ناوجەماوەر و جیاواز لەوەی پێش‬ ‫خۆی‪ .‬لەم روانگەیەوە سەیری بكەین‪ ،‬نابێت‬ ‫مۆدێرنیتە سنوردار بكەین بەقۆناخێكی مێژوویی‬ ‫یان كۆمەڵگاوە؛ بەڵكو لەهەموو سەردەمەكاندا‬ ‫بەشێوەی جیاجیا بوونی هەیە‪ .‬بۆ نمونە(‪)100‬‬ ‫ساڵ پێش ئێستا كاتێك رادیۆ دۆزرایەوە‪ ،‬بۆ ئەو‬ ‫كاتە سەردەم و مۆدێرن بوو‪ ،‬بەاڵم لەئەمڕۆدا‬ ‫ئەو شێوە رادیۆیە وەكو سەردەمی بەناو ناكرێت‪،‬‬ ‫ئەمڕۆ تۆڕە كۆمەاڵیەتیەكان بوونەتە دیاردەی‬ ‫سەردەمی‪ .‬یاخود پێش(‪)300‬ساڵ كاتێك هێزی‬ ‫هەڵم دۆزرایەوە و بەكار هات لەبواری پیشەسازی‬ ‫و كەشتیوانیدا بابەتێكی سەردەمی بوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە ئەمڕۆدا وەها سەیری هێزی هەڵم ناكرێتە‬ ‫وزەی ئەتۆمی و شێوازی ت��ری وزە جێگەی‬ ‫(هەڵم)ی گرتۆتەوە‪ .‬ئەگەر لەبواری سیاسی‬ ‫و كۆمەاڵیەتیشەوە سەیری بكەین‪ ،‬س��ەدەی‬ ‫نۆزدەیەم و بیستەم مۆدێلی دەوڵەتی نەتەوە‬ ‫وەكو دیاردەیەكی سەردەمی سەیری دەكرا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەئێستادا وەكو دیاردەیەكی سەردەمی سەیری‬ ‫ناكرێت‪ .‬لێرەوە رێبەر ئۆجاالن (مۆدێرنیتە) وەكو‬ ‫نوێگەری پێناسە دەكات‪ .‬دیارە كە مۆدێرنیتەمان‬ ‫وەكو نوێگەری پێناسە كرد‪ ،‬رووب��ەرووی زۆر‬ ‫پرسیاری تر دەبینەوە‪ ،‬لەوانە‪ ،‬ئایا نوێگەری‬ ‫سەراپا دیاردەیەكی ئەرێنی و پێشكەوتوخوازییە‬ ‫یاخود دەكرێت الیەنی نەرێنی لە نوێگەریدا‬ ‫هەبێت؟ رێبەر ئۆجاالن نوێگەری وەكو بابەتێك‬ ‫پێناسە دەك��ات كە الیەنی ئەرێنی و نەرێنی‬ ‫تێدایە‪ ،‬ئاماژە بۆ ئ��ەوە دەك��ات كە م��رۆڤ و‬ ‫كۆمەڵگا و دەسەاڵتەكان رۆڵیان لە پێناسە و‬ ‫شێوەگرتنیدا هەیە‪ .‬لێرەوە دەگاتە ئەو ئەنجامە‬ ‫كە مۆدێرنیتە لە دوو روانگەوە پێناسە دەكات و‬ ‫تایبەتمەندییەكانیان باس دەكات‪.‬‬ ‫یەكەم‪:‬‬ ‫ـ مۆدێرنیتەی س��ەرم��ای��ەداری‪ :‬لێرەدا‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫مۆدێرنیتە لەروانگەی سەرمایەدارییەوە پێناسە‬ ‫دەكرێت و لە قاڵب دەدرێت‪ ،‬رێبەرانی ئەم چەمكە‬ ‫هەوڵدەدەن (مۆدێرنیتە) لە بۆتەی بەرژەوەندی‬ ‫و تێڕوانینەكانیاندا بتوێننەوە‪ .‬هەربۆیە رێبەر‬ ‫ئۆجاالن دەڵێت‪":‬ئەو چەمكە باوەی ئێستا باس‬ ‫لە مۆدێرنیتە دەكات و پەسەندی دەكات‪ ،‬تەنها‬ ‫مۆدێرنیتە نیە؛ بەڵكو مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە‬ ‫و بە پێویستی دەبینێ باش شیبكرێتەوە و‬ ‫تێپەڕ بكرێت؛ چونكە لە چەمكی مۆدێرنیتەی‬ ‫سەرمایەداریدا مۆدێرنیتە بەواتای نوێگەری دێت‬ ‫و هەموو نوێگەری و نوێبونێكیش بەبەراورد‬ ‫بە كۆن بەباشتر و چاكتری دەبینن‪ .‬ئەمە لە‬ ‫هەموو بوارێكی ژیاندا پەیڕەو دەكەن‪ .‬بەو پێیە‪،‬‬ ‫ئەمساڵ لەپار باشترە‪ ،‬هەمیشە منداڵ لەدایك‬ ‫و باوك باشترە‪ ،‬سیستەمی سەرمایەداری لە‬ ‫دەرەبەگایەتی باشترە‪ ،‬دەوڵەتی نەتەوە لە‬ ‫دەوڵەتی ئیمپراتۆرییەت باشترە‪ ،‬پیشەسازی لە‬ ‫كشتوكاڵ باشترە‪ ،‬شار لە گوند باشترە‪ ،‬رۆژئاوا‬ ‫لە رۆژهەاڵت باشترە و پێشكەوتوترە و چەندین‬ ‫نمونەی ژیانی تر كە دەكرێت باسیان لێوەبكرێت‪.‬‬ ‫هەرئەمەشە وای لە زۆربەی مرۆڤەكان كردووە‬ ‫بۆ ئ��ەوەی پێناسەی مۆدێرنبوون‪ ،‬نوێبوون و‬ ‫پێشكەوتوخوازیان بەسەردا بسەپێ‪ ،‬لەهەوڵی‬ ‫السایكردنەوەی دەوروب��ەردان و خۆیان لەوبوار‬ ‫و دیاردانە دەبوێرن كە پێناسەی دواكەوتوییان‬ ‫ب��ەس��ەردا دەس��ەپ��ێ��ت و خ��ۆی��ان ل��ەوب��واران��ە‬ ‫نزیك دەك��ەن��ەوە كە پێناسەی مۆدێرنبوون‬ ‫دەیانگیرێتەوە‪ .‬هەرئەمەشە یەكێكە لەو‬ ‫هۆكارانەی كە بەشێكی زۆری نەوەی نوێ‪ ،‬ئەوەی‬ ‫پێش خۆیان بەدواكەوتوو دەبینن و هەڵدەدەن‬ ‫لێیان دوور بكەونەوە‪ ،‬هەروەها هەوڵدەدەن‬ ‫السایی شتی دەرەوە بكەنەوە و پێیان باشترە‬ ‫لە شتی ناوخۆیی‪ ،‬هەرلەبەر ئەوەی هی دەرەوەیە‬ ‫و بەراورد بە شتە ناوخۆییەكان نوێن‪ ،‬یەكێك‬ ‫لە هۆكارەكانی ئاوەدان نەبوونەوەی گوندەكان‬ ‫و هەڵئاوسانی شارەكانیش هەردەگەڕێتەوە بۆ‬ ‫ئەم هۆكارە‪ ،‬كاڵبوونەوەی كەلتوری رەسەنی‬ ‫كۆمەاڵیەتی كۆمەڵگاكەشمان بەشێوەیەكی‬ ‫سەرەكی دەگەرێتەوە بۆ ئەم پێناسە و ناولێنانە‪،‬‬ ‫هەرئەمەش وایكردووە كە رێبەر ئۆجاالن ئەو تێگە‬ ‫و پێناسەیە بەهەڕەشەیەك بۆ سەر راستینەی‬ ‫كۆمەڵگا پێناسە دەك��ات و بەجدی ك��اری بۆ‬ ‫شیكردنەوە و تێپەركردنی كردووە و مۆدێرنیتەی‬ ‫لەڕوانگەی كۆمەڵگا و پێوەرە دیموكراتیەكانەوە‬ ‫پێناسە ك��ردوە و ن��اوی لێناوە(مۆدێرنیتەی‬ ‫دیموكراتی)‪.‬‬ ‫دووەم‪:‬‬ ‫ـ مۆدێرنیتەی دیموكراتیك‪ :‬ئەم تێگە و‬ ‫دەستەواژە تایبەتە بە رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالن‪،‬‬ ‫ئەو هەوڵیداوە لەم ناولێنانەوە واتا بداتەوە بە‬ ‫مۆدێرنیتە و لە هەمانكاتیشدا مۆدێرنیتە لەچەمك‬ ‫و تێگەی سەرمایەداری جیا بكاتەوە‪ .‬لێرەدا‬ ‫هەوڵیداوە مۆدێرنیتە لەروانگەی دیموكراتی و‬ ‫كەلتورییەوە پێناسە بكات‪ ،‬بۆیە دەكرێت بڵێین‬

‫‪9‬‬

‫وتار‬

‫لەسیستەمی‬ ‫دەوڵەتدامیكانیزمەی‬ ‫زۆرینە و كەمینە یاخود‬ ‫ناوەندێتیدیموكراتی‬ ‫بەبنەماوەردەگیرێت‬ ‫لەكاتی بڕیاردایندا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەكۆنفیدراڵیدیموكراتیدا‬ ‫سازانورێككەوتنی‬ ‫دیموكراتیانەبەبنەما‬ ‫دەگیرێت‬ ‫‪..........‬‬ ‫لەمۆدێرنیتەی‬ ‫دیموكراتیدا‪،‬دیموكراسی‬ ‫وەكو دەسەاڵت پێناسە‬ ‫ناكرێت؛ بەڵكو وەكو‬ ‫خۆبەڕێوەبەرێتیپێناسە‬ ‫دەكرێت‪.‬دیموكراسی‬ ‫خۆبەڕێوەبەێتیئەو‬ ‫كۆمەڵگایانەیەكەئاشنای‬ ‫دەوڵەت و دەسەاڵت نەبوون‪،‬‬ ‫یا خود خوبەڕێوەبردنی‬ ‫كۆمەڵگاكانە بە بێ دەوڵەت‬ ‫‪..........‬‬ ‫بۆ ئەوەی كۆمەڵگاكان‬ ‫بتوانن خۆیان بەرێوە ببەن‬ ‫پێویستیان بە دەسەاڵت‬ ‫نییە؛بەڵكوپێویستیان‬ ‫بە رزگاربوون لە چەمكی‬ ‫دەسەاڵت هەیە‪ .‬لە جێگەی‬ ‫ئەوە پێویستیان بە چەمكی‬ ‫خۆبەرێوەبردن هەیە و‬ ‫رێبەر ئوجاالن ئەمەی ناو‬ ‫ناوە كارگێڕی كە گوزارە‬ ‫لە هێز و ئیرادەی كۆمەڵگا‬ ‫دەكات و لەسەر بنەمای‬ ‫السەنگی و جیاكاری‬ ‫پێكهاتە و گروپەكان‬ ‫دروستنابینێت‬


‫وتار‬

‫‪10‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫مۆدێرنیتەی دیموكراتی بریتیە لە پێناسەكردنی‬ ‫نوێگەری و دیاردە نوێیەكان و داهێنانەكان لە‬ ‫روانگەی دیموكراتییەوە‪ .‬لەم پێناسەیەدا جارێكی‬ ‫تر مۆدێرنیتەی دیموكراتی گوزارە لە نوێگەری‬ ‫دەك��ات‪ ،‬ب��ەاڵم هەموو نوێگەری و نوێبونێك‬ ‫بەپێشكەوتن و باشە پێناسە ناكات‪ .‬واتە رەنگە‬ ‫هەموو نوێیەك ببێتە ماڵی سەردەمەكەی خۆی‪،‬‬ ‫بەاڵم مەرج نیە هەموو شتە سەردەمییەكان نوێ‬ ‫بن و هەموو كۆنێك خراپ و پاشكەوتوو بێت‪.‬‬ ‫ئەمەش وای كردوە كە كۆمەڵێك پێوەری نوێ‬ ‫بۆ پێوانەكردنی دیاردە و بوارەكانی ژیان دیاری‬ ‫بكات‪ .‬لەم نوسینەدا هەوڵدەدەم تیشك بخەمە‬ ‫سەر هەندێك لەو پێناسە و پێوەرانە‪.‬‬ ‫چەمكی نەتەوە و ناسنامەی نەتەوەیی‬ ‫لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و‬ ‫مۆدێرنیتەی دیموكراتیدا ‪...‬‬ ‫نەتەوە و ناسنامەی نەتەوەیی كۆمەڵگاكان‬ ‫لەئەمڕۆدا بووەتە بابەتێكی سەرەكی زۆربەی‬ ‫كۆمەڵگاكان و پانتاییەكی زۆری لە ژیانی خەڵك‬ ‫داگیركردووە‪ .‬پێناسەی باوی ئەمڕۆش بۆنەتەوە‪،‬‬ ‫سەرچاوەی خۆی لەو پێناسەیەوە وەردەگرێت كە‬ ‫سەرمایەدار و بۆرژواكان پەرەیان پێداوە"بوونی‬ ‫یەك زمان‪ ،‬كەلتور‪ ،‬دەوڵەت‪ ،‬مێژوو‪ ،‬جوگراڤیا‪،‬‬ ‫بازار"یان وەكو مەرجی سەرەكی بۆ هەبوونی‬ ‫نەتەوەیەك دی��اری ك��ردووە‪ ،‬لێرەوە چەمكی‬ ‫(دەوڵ��ەت��ی ـ نەتەوە) پ��ەرەی پێدرا و كرایە‬ ‫مەرجی سەرەكی بۆ ناسینی نەتەوەیەك لەسەر‬ ‫ئاستی جیهانی و سیستەمی جیهانیش لەسەر ئەم‬ ‫بنەمایە دارێژراوە‪ ،‬ئەوەتا نەتەوە یەكگرتووەكان‬ ‫وەكو چەترێك بۆ سیستەمی سیاسی جیهانی‬ ‫رۆڵ دەبینێت‪ ،‬س���ەرەڕای ئ���ەوەی ناوەكەی‬ ‫(نەتەوە یەكگرتوەكانە)كە چی ئەو دەزگایە‬ ‫تەنیا نوێنەرایەتی دەوڵەتی تێدایە و نوێنەری‬ ‫نەتەوەیەكی بێ دەوڵەتی تێدا نییە‪ .‬بە واتایەكی‬ ‫تر دەتوانین بڵێین لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا‬ ‫س����ەرەڕای ئ���ەوەی ب��اس ل��ە ئ���ازادی گ��ەل و‬ ‫نەتەوەكان دەكرێت‪ ،‬بەاڵم ناسنامەی نەتەوەكان‬ ‫بەستراونەتەوە بەدەوڵەتەوە و هەر نەتەوەیەك‬ ‫دەوڵەت نەتەوەی نەبێت‪ ،‬ئەوا دانی پێدا نانرێت‪.‬‬ ‫هەر ئەوەشە وای ك��ردووە كە بەشێكی زۆری‬ ‫گەالن لە هەوڵی دروستكردنی دەوڵەت نەتەوەدان‬ ‫بۆ خۆیان و ئەم كارە بەگەرەنتی پاراستنی‬ ‫ناسنامەكەیان دەزانن‪ .‬ئەوەی جێگەی سەرنجە‬ ‫ئەوەیە كە لەسەدەكانی رابردوودا ناسنامەی گەالن‬ ‫و ناسنامەی دەوڵەتەكان تێكەڵ نەكرابوون و هیچ‬ ‫كاتێك نەبوونی دەوڵەتێك بۆ گەلێك نەبۆتە هۆی‬ ‫نكۆڵیكردن لەو گەلە بە واتایەكی تر ناسنامەی‬ ‫نەتەوەیی و ناسنامەی دەوڵەت دوو ناسنامەی‬ ‫جیاوازبوون و پەیوەندیان پێكەوە نەبووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە سەردەمی سەرمایەداریدا‪ ،‬ئەم دوو ناسنامەیە‬ ‫لەبۆتەی ناسنامەی دەوڵەتدا توێندراونەتەوە‬ ‫و ئەمەش هەتا ئێستا هەڕەشەیەكی مەزنە بۆ‬ ‫سەر نەتەوە و پێكهاتە بێ دەوڵەتەكان‪ .‬هەر‬

‫ئەمەشە بۆتە زەمینەی شەڕێكی خوێناوی لە‬ ‫نێوان نەتەوە جیاوازەكاندا‪ .‬ئەمە لەو كاتەدایە كە‬ ‫نەتەوە و نەتەوەبوون پەیوەندییان بە پەیوەندی‬ ‫كەلتور و تاك و پێكهاتەكانی كۆمەڵگاوە هەیە‪،‬‬ ‫بەاڵم دەوڵەت بابەتێكە پەیوەندی بەڕێكخستنی‬ ‫دەسەاڵتی كارگێڕی ناوچەیەك یا خود هەرێمێكی‬ ‫جوگرافیەوە هەیە‪ .‬بۆ ئەوەی باشتر بابەتەكە‬ ‫روون بێتەوە‪ ،‬كاتێك باس لە دەوڵەتی ئێراق‬ ‫دەك��ەی��ن‪ ،‬ه��ەر كەسێك دەزان��ێ��ت ب��اس لە‬ ‫جوگرافیایەكی دیاریكراو دەكەین‪ ،‬ب��ەاڵم كە‬ ‫باسی نەتەوەی كورد دەكەین‪ ،‬مەرج نیە باس لە‬ ‫جوگرافیایەكی دیاریكراو بكەین؛ چونكە جوگرافیا‬ ‫نابێتە هۆكاری پەیوەندی و تێكەاڵوی تاكەكانی‬ ‫نەتەوەیەك؛ بەڵكو پەیوەندی كەلتوری‪ ،‬زمان‪،‬‬ ‫هەستی هاوبەش لە نێوان تاكەكاندا نەتەوەبوون‬ ‫دروس���ت دەك���ات‪ .‬ل��ێ��رەوەی��ە رێ��ب��ەر ئوجاالن‬ ‫پێناسەی نەتەوە ـ دەوڵ��ەت نوژەن دەكاتەوە‬ ‫و ه��ەوڵ��ئ��ەدات هەریەكەیان بخاتە جێگەی‬ ‫راستەقینەی خۆی‪ .‬نەتەوە لەالی رێبەر ئوجاالن‬ ‫شێوەگرتنێكی كۆمەڵگایە‪ ،‬دوای پێكهاتەكانی‬ ‫قەوم‪ ،‬گەل‪ ،‬میللەتی ئەو كاڵن قەبیلە و خێاڵنە‬ ‫دێت كە سەرچاوەیان لە پەیوەندی خوێن و‬ ‫خزمایەتیەوە وەرگرتووە‪ ،‬لە میانەی لێكچوونی‬ ‫زمانی و كەلتوردا خۆی فورمیلە دەكات‪ .‬واتە‬ ‫چۆن دەكرێت بنەماڵەیەك وەكو شێوەگرتنی‬ ‫كۆمەاڵیەتیانەی چەند خێزانێك ناودێر بكەین‪،‬‬ ‫تیرەیەك وەكو شێوەگرتنی چەند بنەماڵەیەك‬ ‫پێناسە بكەین و هۆزێك وەكو شێوەگرتنێكی‬ ‫بااڵتری كۆمەڵگایی چەند خێڵێك بە ناو بكەین‪.‬‬ ‫بەواتایەكی تر پەیوندی كۆمەاڵیەتی‪ ،‬كەلتوری‬ ‫و زمان تەونی پەیوەندیەكانی نەتەوە دروست‬ ‫دەك���ەن‪ .‬دەوڵەتیش لە الی رێبەر ئۆجاالن‬ ‫شێوەگرتنی دەس��ەاڵت��ە بەپێی ئ��ەو س��ەردەم‬ ‫و ب��ارودۆخ��ەی هێزە شارستانیەكان تێیدان‪،‬‬ ‫لەناوچەیەكدا یاخود وەك��و مۆدێلێك خۆی‬ ‫رێكدەخات‪ .‬واتە رێكخستنی دەوڵەت وابەستەی‬ ‫خەسڵەتی هێزە شارستانیەكانە‪ ،‬كە ئەویش پشت‬ ‫بەجیاكاری چینایەتی و كۆمەاڵیەتی و جوگرافیایی‬ ‫دەبەستێت‪ ،‬یەكانگیر نابێت لەگەڵ تایبەتمەندیە‬ ‫سروشتیەكانی كۆمەڵگادا‪ .‬بەدەرككردن بەم‬ ‫راستیە‪ ،‬رێبەر ئوجاالن بەتوندی رەخنە لە‬ ‫دەوڵ��ەت دەگرێت و مۆدێلی دەوڵ��ەت ـ نەتەوە‬ ‫و بەستنەوەی ناسنامەی نەتەوەكان بەدەوڵەتەوە‬ ‫بەهەڵەیەكی مێژوویی و هۆكارێكی كۆكوژی‬ ‫و جینوسایدەكانی س��ەدەی بیستەم دەبینێ‪.‬‬ ‫هەربۆیە لە تێزی خۆیدا هەوڵیداوە ناسنامەی‬ ‫كۆمەاڵیەتی نەتەوە و كۆمەڵگا لە ناسنامەی‬ ‫دەسەاڵت و كارگێڕی جیا بكاتەوە‪ .‬لەم پێناوەشدا‬ ‫چەمكی نەتەوە و نەتەوەی دیموكراتی بۆ فۆرم‬ ‫و شێوەگرتنی كۆمەڵگا پەرە پێداوە‪ ،‬چەمكی‬ ‫خۆسەری دیموكراتی و كۆنفیدراڵی دیموكراتیشی‬ ‫وەكو فۆرم و شێوەگرتنی كارگێری پەرەپێداوە‪.‬‬ ‫بەپێی ئەم چەمك و سیستەمەش نەتەوەكان‬ ‫دەتوانن خاوەنی فۆرم و شێوەبەندی خۆیان‬ ‫بن و لەنێوان نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكانیشدا‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دەكرێت فۆرمی هاوبەش لەژێر ناوی نەتەوەی‬ ‫دیموكراتیدا پێكبهێنرێت‪ .‬هەر لەسەر ئەم بنەمایە‬ ‫فۆرمی نەتەوەی دیموكراتی لەسەر ئاستی جیهان‬ ‫دروست دەكرێت و سەرجەم نەتەوەكان نوێنەریان‬ ‫دەبێت لەو سەكۆ نەتەوەیی جیهانیەدا‪ .‬لەالیەكی‬ ‫ترەوە سیستەمی كارگێڕی لەسەر ئاستی جوگرافیا‬ ‫بچوكەكان هەتا دەگاتە ناوچە و هەرێمەكان و‬ ‫كیشوەرەكانی جیهان لەسەر بنەمای خۆسەری‬ ‫دیموكراتی هەرێمەكان و كۆنفیدراڵی دیموكراتی‬ ‫ن��ێ��وان هەرێمەكان رێ��ك��دەخ��ات‪ .‬بەشێوەی‬ ‫ناسنامەی كەلتوری و كۆمەاڵیەتی لە كۆت و‬ ‫بەندی دەوڵ��ەت و دەس��ەاڵت رزگ��اری دەبێت‪،‬‬ ‫ناسنامەی كارگێڕیش لەكۆت و بەندی دابەشكردنی‬ ‫ئەتنیكی و كەلتووری رزگاری دەبێت‪ .‬بەم پێیە‬ ‫سیستەمی جیهانی لەسەر بنەمای یەك فۆرم نا؛‬ ‫بەڵكو لەسەر بنەمای دوو فۆرم و شێوەبەندی‬ ‫رێكدەخرێتەوە‪ ،‬واتە لەجێگەی ئەوەی لە جیهاندا‬ ‫رێكخراوێك هەبێت بەناوی نەتەوە یەكگرتوەكان‬ ‫(لە راستیدا رێكخراوی دەوڵەتە یەكگرتووكان و‬ ‫نۆێنەرایەتی دەوڵەتان دەكات نەك نەتەوەكان)‬ ‫و ببێتە چەتری هەموو سیستەم‪ ،‬ئەوا دەبێت‬ ‫بەالی كەمەوە دوو رێكخراوی جیهانی هەبن‪،‬‬ ‫یەكەمیان نوێنەری نەتەوەكانی تێدا بێت و‬ ‫گەرەنتی ناسنامەی نەتەوە جیاوازەكانی جیهان‬ ‫بكات‪ .‬دووەمیشیان نوێنەرایەتی یەكە كارگێرییە‬ ‫هەرێمیەكان بكات‪.‬‬ ‫وات��ە لێرەدا رێبەر ئوجاالن ناسنامە‪ ،‬ئ��ازادی‬ ‫و سەربەخۆیی نەتەوەیەكی نەبەستۆتەوە‬ ‫بەهەبوونی دەوڵەتێكەوە‪ ،‬هەر وەكو لە سیستەمی‬ ‫سەرمایەداری و مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا‬ ‫كراوە؛ بەڵكو ئازادی و سەربەخۆیی نەتەوەیەكی‬ ‫ب��ەس��ت��ۆت��ەوە ب��ە ئ��اس��ت��ی رێ��ك��خ��راوب��وون و‬ ‫گەشەپێدانی كەلتور‪ ،‬زمان و پەیوەندییەكانەوە‬ ‫و هەر بۆ ئەمەشە ئەوەندە هەوڵدەدات كەلتور‬ ‫و زمان و پەیوەندییەكانی كورد گەشە پێبدات‬ ‫و سیستەمێكیش دروست بكات كە گوزارە لەم‬ ‫حەقیقەتە بكات‪.‬‬ ‫چەمكی دەسەاڵت و كارگێڕی لەڕوانگەی‬ ‫مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و مۆدێرنیتەی‬ ‫دیموكراتیەوە ‪...‬‬ ‫دەسەاڵت یەكێكە لەو دەستەواژانەی كە زۆرترین‬ ‫پانتایی لەناو كۆمەڵگادا داگیر كردووە و كەم‬ ‫ك��ۆڕ‪ ،‬سیمینار و دیوەخان هەیە كۆتایی بە‬ ‫گفتوگۆكانیان بهێنن‪ ،‬بە بێ ئەوەی دەسەاڵت‬ ‫سەریان لێ نەدات و ئەوانیش بەركوڵێكی دەسەاڵت‬ ‫نەكەن‪ .‬سەرەڕای ئەوەش كە زۆربەی رۆشنبیران‪،‬‬ ‫سیاسەتمەداران‪ ،‬جەماوەر ڕەخنە لە دەسەاڵتداران‬ ‫دەگرن‪ ،‬بەاڵم بەشێكی زۆری كۆمەڵگاش لەناخی‬ ‫خۆیدا حەز دەكات ببێت بە دەسەاڵتدار‪ .‬ئەمەش‬ ‫یەكێكە لەو پارادۆكس(ناكۆكی)انەی تاكەكان‬ ‫و كۆمەڵگاكان لە ناویدا دەژین‪ .‬بێگومان ئەم‬ ‫ب��ارودۆخ��ە بەبێ هۆكار نییە‪ ،‬لە پێناسەی‬ ‫مۆدێرنیتەدا باسمان لەوە كرد كە بەهۆی ئەو‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪11‬‬

‫وتار‬

‫لەسیستەمی‬ ‫دەوڵەتە لیبڕاڵ و دەڵەتە‬ ‫سۆسیالیتەكانیشدا‬ ‫تەنیا پارتەكان مافی‬ ‫سیاسەتكردنیان هەیە و‬ ‫حوكمی كۆمەڵگا دەكەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەكۆنفیدراڵیدیموكراتیدا‬ ‫ئەوە تەنیا پارتەكان نیین‬ ‫كۆمەڵگا بەڕێوە دەبەن؛‬ ‫بەڵكو سەرجەم ڕێكخراوە‬ ‫و كۆمەڵەكانی كۆمەڵگا‬ ‫ڕاستەوخۆبەشداری‬ ‫لەبەڕێوەبردنیكۆمەڵگادا‬ ‫دەكەن و مافی سیاسەتكردنی‬ ‫چاالكیانهەیە‬ ‫پێناسەیەی سەرمایەداری بۆ مۆدێرنیتەی كردووە‬ ‫و توانیویەتی بیكاتە پێناسەی بااڵدەست‪ ،‬ئیتر‬ ‫هەر كەسێك دەخوازێت بااڵی خۆی بەو پێناسەیە‬ ‫بپێوێت و ئەوەش گەلێك دیاردەی ناتەندرستی‬ ‫لە گەڵ خۆیدا هێناوە‪ .‬هۆكاری ئەو ناكۆكیەی‬ ‫كە لەسەر مەسەلەی دەسەاڵت مرۆڤەكان لەناخ‬ ‫و كرداریاندا پێوەی دەناڵێنن‪ ،‬جارێكی تر‬ ‫خ��ودی پێناسەی دەس��ەاڵت��ە‪ .‬لە مۆدێرنیتەی‬ ‫سەرمایەداریدا و لەچەمكی بااڵدەستی ئەمڕۆدا‬ ‫دەسەاڵت ئامرازی بەدیهێنانی ئازادی‪ ،‬دادوەری و‬ ‫یەكسانییە‪ ،‬دەسەاڵت گەرەنتی بەرژەوەندییەكان‬ ‫دەكات‪ .‬دەگوترێت ئەوەی بۆتە هۆكاری نەبوونی‬ ‫ئازادی‪ ،‬دادوەری و یەكسانی و دەستەبەر نەبوونی‬ ‫بەرژەوەندییەكانی كۆمەڵگا خودی دەسەاڵت نییە؛‬ ‫بەڵكو ئەو تاك و گروپانەن كە دەسەاڵت بەڕاستی‬ ‫بەكار ناهێنن‪ .‬هەر بۆیە گۆڕینی دەسەاڵتداران‬ ‫وەكو هۆكارێك بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە‬ ‫دیاری دەكەن‪.‬‬ ‫رێبەر عەبدۆڵاڵ ئۆجاالن هۆكاری ئەو كێشانە‬ ‫نابەستێتەوە ب��ەدەس��ەاڵت��داران��ەوە؛ بەڵكو‬ ‫دەیبەستێتەوە بە خودی دەس��ەاڵت و چەمكی‬ ‫دەس���ەاڵت���ەوە‪ .‬ئ��ەو پێی وای��ە ك��ە دەس��ەاڵت‬ ‫چڕبوونەوەی چەوسانەوەی ئابووری و توانای‬ ‫هێزە‪ .‬دیاردەیەكە ئەنتی كۆمەڵگایە و پشت‬ ‫بەجیاكاری چینایەتی و كۆمەاڵیەتی دەبەستێت‪.‬‬ ‫پێی وایە دەسەاڵت و دەسەاڵتداری پێچەوانەی‬ ‫سروشتی كۆمەڵگایە و داهێنانێكی كۆمەڵگای‬ ‫شارە بۆ سەپاندنی بااڵدەستی چینێك بە سەر‬ ‫چینێكی تردا لە ناو كۆمەڵگادا‪.‬‬ ‫هەر ئەمەشە كە وادەكات مرۆڤەكان لە كاتی بوون‬ ‫بە دەسەاڵت لە راستی خۆیان دور دەكەوەنەوە؛‬ ‫چونكە ئەو كەس و گروپانەی بخوازن بچنە‬ ‫دەسەاڵتەوە و سروشتی راستی خۆیان بپارێزن‪،‬‬

‫ئ��ەوا ناتوانن ببنە دەس��ەاڵت��دارێ��ك��ی بەهێز‪،‬‬ ‫بەپێچەوانەوە ئەگەر بخوازن ببنە دەسەاڵتدارێكی‬ ‫بەهێز ئ��ەوا دەبێت دەس��ت لە راستی خۆیان‬ ‫بەربدەن‪ .‬هەر ئەمەش رێبەر ئوجاالنی گەیاندۆتە‬ ‫ئەو قەناعەتەی كە بڵێ‪ ،‬تاجی دەسەاڵت بكەیتە‬ ‫سەری دیموكراترین مرۆڤ لە (‪)24‬كاتژمێردا‬ ‫دەبێتە دیكتاتۆر‪ .‬لەم روانگەشەوە هەوڵیداوە‬ ‫خ��ۆی لە چەمكی دەس��ەاڵت و دەس��ەاڵت��داری‬ ‫رزگار بكات‪ .‬ئەو دەسەاڵت وەك بەرێوەبەرایەتی‬ ‫كۆمەڵگا نابێنێ؛ بەڵكو وەكو ئامرازی حوكم‬ ‫دەبینێت كە لەرێگەیەوە كۆمەڵێك كەس یاخود‬ ‫تاكە كەسێك توانای بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگا‬ ‫ق��ۆرخ دەك��ەن و خۆیان دەسەپێنن بە سەر‬ ‫كۆمەڵگادا‪ .‬واتە بۆ ئەوەی كۆمەڵگاكان بتوانن‬ ‫خۆیان بەرێوە ببەن پێویستیان بە دەسەاڵت‬ ‫نییە؛ بەڵكو پێویستیان بە رزگاربوون لە چەمكی‬ ‫دەسەاڵت هەیە‪ .‬لە جێگەی ئەوە پێویستیان بە‬ ‫چەمكی خۆبەرێوەبردن هەیە و رێبەر ئوجاالن‬ ‫ئەمەی ناو ناوە كارگێڕی كە گوزارە لە هێز و‬ ‫ئ��ی��رادەی كۆمەڵگا دەك��ات و لەسەر بنەمای‬ ‫السەنگی و جیاكاری پێكهاتە و گروپەكان دروست‬ ‫نابینێت؛ بەڵكو لەسەر بنەمای بەشدارییەكی‬ ‫ه��اوس��ەن��گ��ی س��ەرج��ەم پێكهاتە و ت��وێ��ژە‬ ‫كۆمەاڵیەتیەكان دروست دەبێت‪ .‬واتە سیستەمی‬ ‫كارگێڕی پارتەكان بە نوێنەرایەتی كۆمەڵگا‬ ‫بەرێوەی نابەن؛ بەڵكو هەموو توێژێك بۆ خۆی‬ ‫بەشداری خۆبەرێوەبردن و كارگێری دەبێت‪ .‬ئەو‬ ‫سیستەمەی كە دەسەاڵت دروستی دەكات خۆی‬ ‫لە دەوڵەتدا چركردۆتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەو سیستەمەی‬ ‫كارگێری دروس��ت��ی دەك���ات‪ ،‬خۆبەرێوەبەری‬ ‫دیموكراتی و كۆنفیدراڵی دیموكراتیە‪ .‬لە بەشی‬ ‫یەكەمدا هەندێك هەڵوەستەمان لەسەر كرد و لە‬ ‫بەشێكی تریشدا بە تایبەتی هەڵوەستەی لەسەر‬

‫دەكەین‪ .‬لە پێناسەی دەسەاڵت و كارگێرییەوە‬ ‫دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە پێویستە چەمك و‬ ‫پێناسەی دەسەاڵت بە باشی تێبگەین و تێپەری‬ ‫بكەین‪ ،‬ئەگەر وەها نەكەین ئەوا لەناو بازنەیەكی‬ ‫داخ���راوەدا هەر دەسورێنەوە و ناگەینە هێچ‬ ‫ئەنجامێك‪.‬‬ ‫دەوڵەت و دیموكراتی لە مۆدێرنیتەی‬ ‫دیموكراتیدا ‪...‬‬ ‫دەوڵەت‪ ،‬شێوەگرتنی دەسەاڵتە بەپێی ئەو سەردەم‬ ‫و بارودۆخەی هێزە شارستانیەكان تێیدان‪ ،‬بەهۆی‬ ‫ئەوەی كە هێزەكانی شارستانی دەسەاڵتیان وەكو‬ ‫دیاردەیەكی ئەرێنی پێناسە كردوە‪ ،‬دەوڵەتیش‬ ‫خەسڵەتێكی باش و پیرۆزی بە دەستهێناوە‪.‬‬ ‫ل��ەوەش زیاتر لەبەر ئ��ەوەی لە مودێرنیتەی‬ ‫سەرمایەداریدا‪ ،‬دەوڵەت و دیموكراسی‪ ،‬دەوڵەت‬ ‫و سەربەخۆیی‪ ،‬دەوڵەت و ئازادی پێكەوە پێناسە‬ ‫دەكرێن و تابلۆیەكی وەهایان دروستكردوە كە‬ ‫بە بێ دەوڵەت‪ ،‬عەدالەت‪ ،‬دیموكراسی‪ ،‬ئازادی‬ ‫و سەربەخۆیی دەستەبەر نابن‪ .‬ئەمەش بۆتە‬ ‫هۆكاری ئەوەی كە تاك و كۆمەڵگاكان زیاتر‬ ‫وابەستەی دەوڵ��ەت بن‪ .‬پێشتر باسمان كرد‬ ‫بوو‪ ،‬هەندێك لە رێگەی ناسنامەی نەتەوەیی و‬ ‫ئەتنیكییەوە دەبەسترێن بە دەوڵەتەوە‪ ،‬هەندێكی‬ ‫تریش لە رێگەی ئەو چەمكانەی كە باسمان كرد‪.‬‬ ‫لە باسكردنی ناسنامەی نەتەوەدا باسمان لەوە‬ ‫كرد كە بەستنەوەی نەتەوە و دەوڵەت تەنیا بۆ‬ ‫دەست بە سەرداگرتنی ئیرادەی نەتەوەكانە و‬ ‫دەستەمۆ كردنیانە‪ ،‬هەوڵ ئەدا ئەمە بسەلمێنێت‪.‬‬ ‫لێرەشدا دەمانەوێت لێكۆڵینەوە لە پەیوەندی‬ ‫دەوڵەت و دیموكراسی بكەین‪ ،‬ئایا بە راستی‬ ‫وەك��و مۆدێرنیتەی س��ەرم��ای��ەداری پێناسەی‬


‫وتار‬

‫‪12‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دەوڵەتە یەكگرتووەكان یان نەتەوە یەكگرتووەكان??‬ ‫كردوە‪ ،‬دەوڵەت و دیموكراسی دوانەیەكی لەناو‬ ‫یەكدان یاخود پەیوەندیەكەیان بە شێوەیەكی‬ ‫ترە؟ بێگومان لێرەشدا جارێكی تر پێویستە‬ ‫بچینەوە سەر پێناسەی دەوڵەت و دیموكراسی‪.‬‬ ‫زۆربەی بیرمەندان دەڵێن دەوڵەت شێوەگرتنی‬ ‫دەسەاڵتە‪ ،‬لەمەدا جیاوازیان نییە‪ ،‬بیرمەندانی‬ ‫سەرمایەداریش‪ ،‬دیموكراسی وەكو دەسەاڵتی‬ ‫گەل پێناسەی دەكەن و بۆ ئەوەش دەگەڕێنەوە‬ ‫بۆ بنچینەی وشەی (دیمۆس ـ كراتۆس) كە‬ ‫یونانیە‪ .‬لێرەوە دەوڵەت و دیموكراسی پێكەوە‬ ‫دەبستنەوە و بانگەشەی ئەوە دەكەن كە دەكرێت‬ ‫دەوڵەت دیموكرات بێت و نوێنەرایەتی دەسەاڵتی‬ ‫گەل بكات‪.‬‬ ‫ل��ە مۆدێرنیتەی دیموكراتیدا‪ ،‬دیموكراسی‬ ‫وەكو دەس��ەاڵت پێناسە ناكرێت؛ بەڵكو وەكو‬ ‫خۆبەڕێوەبەرێتی پێناسە دەكرێت (پێشتر‬ ‫باسمان لە جیاوازی ئەم دوو دەستەواژەیە كرد‪،‬‬ ‫لەبەر ئەوە ناگەڕێینەوە س��ەری)‪ ،‬رێبەر ئوج‬ ‫ئاالن دەڵێت‪":‬دیموكراسی خۆبەڕێوەبەێتی ئەو‬ ‫كۆمەڵگایانەیە كە ئاشنای دەوڵەت و دەسەاڵت‬ ‫نەبوون‪ ،‬یا خود خوبەڕێوەبردنی كۆمەڵگاكانە بە‬ ‫بێ دەوڵەت‪ .‬بەواتایەكی تر دیموكراسی هێزی‬ ‫خۆبەڕێوەبردنی كۆمەڵگایە‪ ،‬ئەمە لە كاتێكدایە‬ ‫پێشتر باسمان كرد كە دەوڵەت و دەسەاڵت دوو‬ ‫دیاردەی ئەنتی كۆمەڵگان‪.‬‬ ‫هەربۆیە دەوڵ��ەت و دیموكراسی دوو دیاردەن‬ ‫راستەوانە پێكەوە ناگونجێن؛ بەڵكو پێچەوانە‬ ‫پێكەوە دەگونجێن‪ ،‬بۆ ئ��ەوەی باشتر روون‬ ‫ببێتەوە دەكرێت وەكو ئاو و نەوت سەیریان‬ ‫بكەین‪ ،‬كاتێك پێكەوە بخرێنە ناو دەفرێكەوە‬ ‫تێكەڵ بە یەكتری نابن و چەند یەكێكیان زیاتر‬ ‫بێت دەرفەت بۆ ئەوەی تریان كەم دەبێتەوە‪.‬‬ ‫ئەمەیە وای لە رێبەر ئوجاالن كردووە و دەڵێت‬ ‫لەهەر جێگایەك دەوڵ��ەت بەهێز بێت لەوێ‬ ‫دیموكراسی الوازە‪ ،‬هەمانكات دەڵێت دەوڵەت‬

‫دیموكراتیزە ناكرێت؛ بەڵكو سنوردار دەكرێت‬ ‫هەتا رێز لە دیموكراتی بگرێت‪.‬‬ ‫ه���ەر ل��ێ��رەوە ئ��ەگ��ەر ب���اس ل��ە پ��ەی��وەن��دی‬ ‫سەربەخۆیی و ئازادی لەگەڵ دەوڵەتدا بكەین‪،‬‬ ‫دەبینین لەمەشدا لێزانانە كاركراوە بۆ ئەوەی‬ ‫ئ��ەم دوو چەمكە ببەستن بە دەوڵ��ەت��ەوە و‬ ‫لەمەشدا تارادەیەك سەركەوتوو بوون‪ .‬ئەوەتا‬ ‫بەشێكی زۆری كۆمەڵگا بندەستەكان ئازادی و‬ ‫سەربەخۆیی خۆیان دەبەستنەوە بە دروستكردنی‬ ‫دەوڵەتێكەوە‪ ،‬تاكە كەس و كۆمەڵگا خاوەن‬ ‫دەوڵەتەكانیش ئ��ازادی و سەربەخۆیی خۆیان‬ ‫دەبەستنەوە بە پاراستنی بەها و پێوانەكانی‬ ‫دەوڵ��ەت��ەوە‪ ،‬ب��ەاڵم لەمەشدا ئەگەر ب��ەوردی‬ ‫لێكۆڵینەوە بكەین دەبینین كە ئەو هاوكێشەیە‬ ‫راست نییە‪ .‬پێشتر باسمان كرد كە دەوڵەت‬ ‫شێوەگرتنی دەسەاڵتە لە هەرێمێكی جوگرافیایدا‬ ‫و دەسەاڵتیش چڕبوونەوەی چەوسانەوەی ئابووری‬ ‫و توانای هێزە و دیاردەیەكی دژە كۆمەڵگایە‪.‬‬ ‫ئ��ازادی‪ ،‬عەدالەت و سەربەخۆیش كۆمەڵێك‬ ‫دیاردە و تایبەتمەندی و خەسڵەتن كە وابەستەی‬ ‫كۆمەڵگان‪ .‬لێرەوە ئەم پرسیارە خۆی دەداتە‬ ‫پێش‪ ،‬ئەگەر دەوڵ��ەت دژە كۆمەڵگا بێت ئەوا‬ ‫چی پەیوەندیەكی بەخەسڵەتەكانی كۆمەڵگاوە‬ ‫دەبێت؟ ئایا دەكرێت دەوڵەت دژە كۆمەڵگا بێت‪،‬‬ ‫بەاڵم لەگەڵ ئازادی و سەربەخۆیی و عەدالەتدا‬ ‫لەناو كۆمەڵگادا راستەوانە بگونجێت؟ یاخود‬ ‫پێچەوانەكەی راستە‪ .‬بێگومان پێچەوانەكەی‬ ‫راستە‪ ،‬واتە چەندە دەوڵەت بەهێز بێت‪ ،‬ئەوەندە‬ ‫عەدالەت كەم دەبێتەوە‪ ،‬ئازادی و سەربەخۆیی‬ ‫قۆرخ دەكرێت‪ .‬چەندە دەوڵەت سنووردار بكرێت‪،‬‬ ‫ئەوەندە دەرفەتی ئازادی‪ ،‬سەربەخۆیی و عەدالەت‬ ‫دەرەخسێت‪.‬‬ ‫دەوڵەت و كۆنفیدراڵی دیموكراتی لە‬ ‫مۆدێرنیتەی دیموكراتیدا ‪...‬‬

‫لە بەشەكانی ت��ردا هەندێك لەسەر دەوڵ��ەت‬ ‫و دیموكراتی‪ ،‬دەوڵەت و نەتەوە‪ ،‬دەسەاڵت و‬ ‫كارگێری هەڵوەستەمان كرد‪ .‬لێرەدا هەوڵدەدەین‬ ‫لەسەر تایبەتمەندییەكانی سیستەمی دەوڵەت‬ ‫و تایبەتمەندییەكانی سیستەمی كۆنفیدراڵی‬ ‫دیموكراتی هەڵوەستە بكەین‪ .‬هەرلێرەوە‬ ‫هەوڵدەدەین ئەوە روون بكەینەوە كە كۆنفیدراڵی‬ ‫دیموكراتی هەمان كۆنفیدراڵی نێوان دەوڵەتان‬ ‫نییە؛ چونكە كۆنفیدراڵی نێوان دەوڵ��ەت��ان‬ ‫شێوەیەكە ل��ە شێوەكانی دەوڵ����ەت‪ ،‬ب��ەاڵم‬ ‫كۆنفیدراڵی دیموكراتی لەناوەرۆكدا سیستەمێكی‬ ‫جیاوازە لە سیستەمی دەوڵەت‪ .‬هەرلێرەشەوە‬ ‫دەمەوێت وەاڵمی ئەو كەسانە بدەمەوە كە پرسیار‬ ‫دەكەن و دەخوازن لەم سیستەمە تێبگەن‪ ،‬یان‬ ‫وەاڵم��ی ئەوانە بدەمەوە كە پێیان وایە رێبەر‬ ‫ئۆجاالن تەنازولی كردووە لە داواكانی؛ چونكە ئەو‬ ‫لەرابردوودا داوای دەوڵەتی كوردی دەكرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە ئێستادا داوای كۆنفیدراڵی یان خۆبەرێوەبەری‬ ‫دیموكراتی دەكات‪ .‬ئەمەش وەكو تەنازول پێناسە‬ ‫دەكەن‪.‬‬ ‫سەرەتا دەمەوێت لەم پرسیار و رەخنەیەوە‬ ‫دەست پێبكەم‪ ،‬بێگومان راستە رێبەر ئۆجاالن‬ ‫هەتا سااڵنی (‪ )1999‬داوای دەوڵەتی كوردی‬ ‫دەكرد؛ چونكە پێی وابوو كە دەوڵەت دەتوانێت‬ ‫كێشەی گ��ەالن بەگشتی و دۆزی كوردیش‬ ‫چارەسەر بكات‪ ،‬بەاڵم لە ئەنجامی قاڵبوونەوە‬ ‫لە بابەتی دەوڵەت‪ ،‬دیموكراتی‪ ،‬مافی گەالن و‬ ‫ئازادی و سەربەخۆییدا گەیشتە ئەو قەناعەتەی‬ ‫كە مۆدێلی دەوڵەت ناتوانێت كێشەی گەالن و‬ ‫دۆزی كوردیش چارەسەر بكات و تێزێكی نوێ‬ ‫بۆ چارەسەری گەاڵڵە كرد‪ .‬ئەم تێزەش نە لە‬ ‫ناوەرۆكدا و نە لەرووی سیاسیەوە بەرهەمی فشار‬ ‫نیە و هاتنە خوارەوە نییە لە ماف و ئازادیەكانی‬ ‫گەلی ك��ورد؛ بەڵكو بەرهەمی قاڵبوونەوە و‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫وردبوونەوەیە لە چەمك و دەستەواژەكاندا‪،‬‬ ‫هاوكات دۆزی��ن��ەوەی رێگای راستر و باشترە‬ ‫بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئاواتەكانی گەل‪ .‬لەم‬ ‫مۆدێلەدا رێبەر ئۆجاالن زیاتر جەخت لە ئازادی‬ ‫و سەربەخۆیی و ناسنامەی گەلی كوردستان‬ ‫دەكاتەوە‪ .‬هەر ئەم قاڵبوونەوەیە رێبەر ئۆجاالنی‬ ‫گەیاندە ئەو قەناعەتەی كە سەربەخۆیی‪ ،‬ئازادی‬ ‫و ناسنامەی نەتەوەیی لەرێگای دەوڵەتەوە‬ ‫دەستەبەر نابێت و باشترین چارەسەری لەرێگای‬ ‫كۆنفیدراڵی دیموكراتیەوە دەبێت‪ ،‬لەم نوسین و‬ ‫بەراوردكردنەدا زیاتر ئەم الیەنە روون دەكەینەوە‪:‬‬ ‫‪1‬ـ دەوڵ���ەت وەك��و پێشتر پێناسەمان كرد‬ ‫شێوەگرتنی دەس��ەاڵت��ە بەپێی س���ەردەم‪،‬‬ ‫دەسەاڵتیش چڕبوونەوەی چەوسانەوەی ئابووری‬ ‫و توانای هێزە‪ .‬دەوڵەت لەسەر بنەمای جیاكاری‬ ‫چینایەتی‪ ،‬رەگەزی‪ ،‬كۆمەاڵیەتی و السەنگكردنی‬ ‫كۆمەڵگا دروستبووە و دەبێت‪ ،‬بەاڵم كۆنفیدراڵی‬ ‫دیموكراتی سیستەمێكی خۆبەرێوەبەرییە و‬ ‫لەسەر بنەمای هاوسەنگی و بەشداری سەرجەم‬ ‫توێژ و پێكهاتەكانی كۆمەڵگا دادەمەزرێت‪ .‬واتە لە‬ ‫دەوڵەتدا دەسەاڵتداری و حوكم بەبنەما دەگیرێت‪،‬‬ ‫لە كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا خۆبەرێوەبەری و‬ ‫كارگێڕی بەبنەما دەگیرێت‪ .‬ئەوەتا لەڕێگەی‬ ‫سیستەمی هاوسەرۆكیەوە ل��ەم سیستەمەدا‬ ‫هەوڵدەدرێت السەنگی نێوان هەردوو ڕەگەزی ژن‬ ‫و پیاو راست بكرێتەوە و هاوسەنگی لەنێوانیاندا‬ ‫دروست بكرێت‪.‬‬ ‫‪2‬ـ دەوڵ��ەت كۆمەڵە دەزگایەكە لە سنورێكی‬ ‫جوگرافیای دیاریكراودا كار دەك��ات و هێز لە‬ ‫دەزگاكان وەردەگرێت‪ ،‬كۆنفیدراڵی دیموكراتی‬ ‫رێكخستنێكی كۆمەڵگایە و هێزی خ��ۆی لە‬ ‫كۆمەڵگا وەردەگرێت‪.‬‬ ‫‪3‬ـ لەسیستەمی دەوڵەتدا فۆرمی رێكخستنی‬ ‫دەوڵەت و فۆرمی رێكخستنی كۆمەڵگا لەبۆتەی‬ ‫فۆرمی دەوڵەت نەتەوەدا كۆكراوەتەوە و لەژێر‬ ‫ناوی دەوڵەتی نەتەوەدا‪ ،‬فۆرمی كۆمەڵگاكان‬ ‫لەناو براون‪ .‬لەسیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا‬ ‫فۆرمی كۆمەڵگا و فۆرمی كارگێڕی لەیەكتری‬ ‫جیادەكرێتەوە و نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكانی‬ ‫كۆمەڵگا دەتوانن لەچوارچێوەی فۆرمی نەتەوەی‬ ‫دیموكراتدا خۆیان رێكبخەن و هەروەها الیەنی‬ ‫كارگێڕییەكەشی ل��ەچ��وارچ��ێ��وەی خۆسەری‬ ‫دیموكراتی و پێوانەكانی كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا‬ ‫دەتوانرێت رێكبخرێت‪ .‬بەواتایەكی تر لەسیستەمی‬ ‫ئەمڕۆی جیهانی دەوڵەت نەتەوەدا‪ ،‬یەك فۆرمی‬ ‫رێكخستنمان هەیە‪ ،‬ئەویش دەوڵەت ـ نەتەوەیە‪،‬‬ ‫بەاڵم لەسیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتدا دوو‬ ‫فۆرمی رێكخستنیمان هەیە‪ ،‬ئەوانیش كۆمەڵگا و‬ ‫كارگێڕی هەیە‪.‬‬ ‫‪4‬ـ لەسیستەمی دەوڵەت ـ نەتەوەدا‪ ،‬یەكڕەنگی‬ ‫بەبنەما دەگیرێت و ئەو دەوڵەتانەی لەسەر‬ ‫بنەمای نەتەوە دروست دەبن‪ ،‬دەخ��وازن یەك‬ ‫(زمان‪ ،‬كەلتور‪ ،‬مێژوو‪ ،‬بازار‪ ،‬جوگرافیا‪ ،‬ئااڵ)‬ ‫بكەنە ناسنامەی ئەو دەوڵەتە‪ ،‬واتە فرەڕەنگی‬ ‫پەسەند ناكرێ‪ .‬دیارە بەشێكی هێز و الیەنەكان‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫ب��اس لە فرەڕەنگی ن��او دەوڵ��ەت��ی نەتەوەیی‬ ‫دەكەن‪ ،‬ئەم تێگەیە یان بەشێوەیەكی تاكتیكی‬ ‫بەكار دەهێنرێت‪ ،‬یاخود لەحاڵەتی جێگیربوونی‬ ‫چەمكی فرەڕەنگی لەناو دەوڵەتدا‪ ،‬ئەوا یەكێك‬ ‫لەپایەكانی دەوڵەت نەتەوە توشی لەرزین دەبێت‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم لە سیستەمی كۆنفیدراڵی دیوكراتیدا‬ ‫فرەڕەنگی بەبنەما دەگیرێت و زەمینەی پێكەوە‬ ‫ژیان دەڕەخسێنێ‪.‬‬ ‫‪5‬ـ لەسیستەمی دەوڵەتدا بڕیارەكان لەسەرەوە‬ ‫دەدرێن و لەخوارەوە جێبەجێ دەكرێن‪ ،‬بەاڵم لە‬ ‫كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا هەرناوچە و هەرێمێك‬ ‫خۆیان بڕیار لەسەرچارەنوس و بەڕێوەبردنی‬ ‫كارەكانی خۆیان دەدەن و كارگێڕییەكانی سەرەوە‬ ‫تەنیا رۆڵی گەیاندن و رێكخەری كۆنفیدراڵیانەی‬ ‫هەرێمە خۆسەرەكان دەبینن‪.‬‬ ‫‪6‬ـ لەسیستەمی دەوڵەتدا كە باس لە كۆنفیدراڵی‬ ‫دەكرێت بەواتای پەیوەندی نێوان دوو دەوڵەت‬ ‫دێت لەچوارچێوەی كۆنفیدراڵیدا و هەریەكە‬ ‫لەو دەوڵەتانە خاوەنی رەوایەتی نێودەوڵەتین‬ ‫و ناسنامەی خۆیان هەیە‪ ،‬هەرچی كۆنفیدراڵی‬ ‫دیموكراتییە بریتیە لە پەیوەندی كۆنفیدرااڵنەی‬ ‫نێوان گەالن و كۆمەڵگاكان كە دوو گەل یان زیاتر‬ ‫لە چوارچێوەی ئەم سیستەمەدا پێكەوە خۆیان‬ ‫رێكدەخەن و پەیوەندیەكی هاوتا و هاوسەنگیان‬ ‫دەبێت و لەچوارچێوەی سیستەمی كۆنفیدراڵی‬ ‫جیهانیشدا ناسنامەی ئەو گەالنە پەسەندكراو‬ ‫دەبێت و خاوەنی كەسایەتی جیهانی دەبن‪.‬‬ ‫‪7‬ـ لەسیستەمی دەوڵەتدا میكانیزمەی زۆرینە‬ ‫و كەمینە ی��اخ��ود ن��اوەن��دێ��ت��ی دیموكراتی‬ ‫بەبنەما وەردەگیرێت لەكاتی بڕیاردایندا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەكۆنفیدراڵی دیموكراتیدا سازان ورێككەوتنی‬ ‫دیموكراتیانە بەبنەما دەگیرێت‪ .‬رەنگە لێرەدا‬ ‫باس لەوە بكرێت كە ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان‬ ‫و ئێراق و هەندێك دەوڵەتی وەكو لوبنان جۆرێك‬ ‫لە سازان هەیە‪ ،‬هەروەها بگوترێت ئەم سازانە بەو‬ ‫واتایە دێت كە سیستەمی دەوڵەت تێپەڕكراوە‪.‬‬ ‫بێگومان ئەم سازانە هەنگاوی باشە؛ چونكە‬ ‫بەدیوێكیدا تێپەركردنی ئەو میكانیزمەیە كە‬ ‫دەوڵەتی لەسەر دروست بووە‪ ،‬بەاڵم بەودیوەیدا‬ ‫كە خۆێندنەوەیەكی ستراتیژی بۆ سیستەمی‬ ‫دەوڵەت نەكراوە و سازانەكەش لەسەر بنەمای‬ ‫دابەشكردنی پۆست‪ ،‬بەش و دەسەاڵتە‪ ،‬نەك‬ ‫لەسەر بنەمای بەشداری دیموكراتیانە‪ ،‬ناكرێ‬ ‫بە گۆڕانی ڕیشەیی بەناوی بكەین‪ ،‬هەرئەوەشە‬ ‫دەبێتە هۆكاری ئەوەی كە زۆرج��ار الیەنەكان‬ ‫لە پێناوی بەشی زیاتردا ناكۆكیەكان قوڵتر‬ ‫دەكەنەوە‪.‬‬ ‫‪8‬ـ لەسیستەمی دەوڵەتدا باس لە دیموكراتی‬ ‫لیبڕاڵ دەكرێت (پێشتر باسمان لەوە كرد كە‬ ‫دەوڵ��ەت و دیموكراتی پێچەوانەی یەكترین)‪،‬‬ ‫بە پێی ئەو پێوەرە دەستاودەست بەدەسەاڵت‬ ‫دەكرێت لە نێوان پ��ارت و كەسەكاندا و فرە‬ ‫پارتی و رێكخراوەی ناحكومەتی و راگەیاندنی‬ ‫ئەهلی هەیە‪ .‬تاكەكانیش لەچوارچێوەی مافی‬ ‫هاواڵتییبووندا بەدەوڵەتەوە دەبەسترێنەوە و‬

‫‪13‬‬

‫وتار‬

‫لەسیستەمی‬ ‫كۆنفیدراڵیدیموكراتیدا‪،‬‬ ‫دیموكراتی رادیكاڵ یاخود‬ ‫دیموكراتیكۆمیناڵ‬ ‫بەبنەما دەگیرێت‪ ،‬ئەم‬ ‫جۆرە دیموكراتیە لەالیەك‬ ‫دیموكراتی راستەوخۆیە و‬ ‫نوێینەرایەتینییە‪،‬لەالیەكی‬ ‫ترەوە تەنیا مافی دەوڵەت و‬ ‫هاواڵتی دەەستەبەر ناكات؛‬ ‫بەڵكو سێ جۆر ماف بەبنەما‬ ‫دەگرێت‪ ،‬مافی هاواڵتی‪،‬‬ ‫مافی كۆمەڵگا (پێكهاتە و‬ ‫كۆمەڵەئەتنیكی‪،‬ئاینی‬ ‫و نەتەوەییەكان) و مافی‬ ‫كارگێڕی‬ ‫‪..........‬‬ ‫لەسیستەمیكۆنفیدراڵی‬ ‫دیموكرتیداڕاگەیاندنتەنیا‬ ‫و تەنیا دەبێت خزمەتی گەل‬ ‫و ڕاستیەكان بكات و لەو‬ ‫چوارچێوەیەداڕێكدەخرێت‬ ‫‪..........‬‬ ‫لەسیستەمیدەوڵەتدا‬ ‫كە باس لە كۆنفیدراڵی‬ ‫دەكرێت بەواتای پەیوەندی‬ ‫نێوان دوو دەوڵەت دێت‬ ‫لەچوارچێوەیكۆنفیدراڵیدا‬ ‫و هەریەكە لەو دەوڵەتانە‬ ‫خاوەنی رەوایەتی‬ ‫نێودەوڵەتین و ناسنامەی‬ ‫خۆیان هەیە‪ ،‬هەرچی‬ ‫كۆنفیدراڵیدیموكراتییە‬ ‫بریتیە لە پەیوەندی‬ ‫كۆنفیدرااڵنەی نێوان گەالن‬ ‫و كۆمەڵگاكان كە دوو گەل‬ ‫یان زیاتر لە چوارچێوەی‬ ‫ئەم سیستەمەدا پێكەوە‬ ‫خۆیانرێكدەخەن‬


‫وتار‬

‫‪14‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫لەچوارچێوەی دەستوردا خ��اوەن مافن‪ ،‬ئەمە‬ ‫لە كاتێكدایە سیستەمی ئەمڕۆی دەوڵەتان‪،‬‬ ‫ئەوانەی ڕۆژئاوا دەسەاڵتی سەرەكی لەدەستی‬ ‫حكومەت‪ ،‬پەرلەمان و دادگاكاندا نیە؛ بەڵكو‬ ‫لەدەستی كۆمپانیا سەرمایەدارییە گەورەكان و‬ ‫دەزگا تینك تانكەكانیاندان و ئەوان حكومەت‪،‬‬ ‫پەرلەمان‪ ،‬دادگا‪ ،‬پارت‪ ،‬رێكخراوە‪ ،‬راگەیاندن و‬ ‫زانكۆكانیش بەڕێوەدەبەن و ئاراستەیان دەكەن‪،‬‬ ‫بەواتایەكی تر دەسەاڵتی بنەڕەتی لەدەستی‬ ‫سەرمایەداراندایە و نەگۆڕە‪ ،‬ئەوەی دەگۆڕێت‬ ‫فەرمانبەرە ئیدارییەكانن‪ .‬هەرچی دەوڵەتە‬ ‫سۆسیالیستەكانە ئەوا دەسەاڵت لەناوەندی پارتی‬ ‫دەسەاڵتداردا كۆدەبێتەوە و ئەو كۆنترۆڵی هەموو‬ ‫بوارەكانی ژیان دەكات و فرە پارتی بوونی نییە‪،‬‬ ‫ئەگەر هەشبێت‪ ،‬ئەوا رووكەشانەیە‪ .‬لەدەوڵەتی‬ ‫تیئۆكراتی (ئاینی) وەكو ئێرانیشدا دەسەاڵتی‬ ‫رەها لەدەستی رێبەر دایە كە وەلی فەقێیە و ئەو‬ ‫ڕۆڵی ناوەندە سەرمایەدارەكانی رۆژئاوا دەبینێ‪.‬‬ ‫لەسیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا‪ ،‬دیموكراتی‬ ‫رادیكاڵ یاخود دیموكراتی كۆمیناڵ بەبنەما‬ ‫دەگیرێت‪ ،‬ئ��ەم ج��ۆرە دیموكراتیە لەالیەك‬ ‫دیموكراتی راستەوخۆیە و نوێینەرایەتی نییە‪،‬‬ ‫لەالیەكی ترەوە تەنیا مافی دەوڵەت و هاواڵتی‬ ‫دەەستەبەر ناكات؛ بەڵكو سێ جۆر ماف بەبنەما‬ ‫دەگرێت‪ ،‬مافی هاواڵتی‪ ،‬مافی كۆمەڵگا (پێكهاتە‬ ‫و كۆمەڵە ئەتنیكی‪ ،‬ئاینی و نەتەوەییەكان) و‬ ‫مافی كارگێڕی‪ .‬وەكو پێشتریش باسمان لێوە كرد‬ ‫(لەخاڵی پێنجەمدا) لە بازنەی بچوكی هەرێمە‬ ‫خۆجێیەكاندا بڕیاری سەرەكی دەدرێت و كۆمەڵگا‬ ‫خۆی بەرێوە دەب��ات‪ ،‬لەبەر ئ��ەوەی دەتوانێت‬ ‫بەشدارییەكی چاالكانە لەخۆبەرێوەبردندا بكات‬ ‫و تەنیا چاوەڕوانی نوێنەر ئەبێت‪ .‬هاوكات لەم‬ ‫سیستەمەدا فرەپارتی بوون هەیە و دەرفەتی‬ ‫دامەزراندنی رێكخراو و كۆمەڵەی سەربەخۆ‬ ‫دەدرێت و راگەیاندنەكانیش نابێت لەژێر كۆنترۆڵی‬ ‫پارتی و بەرێوەبەرێتیدا ب��ن؛ بەڵكو خۆیان‬ ‫سەربەخۆ و ئازاد بەرێوە دەبەن‪ .‬لەم سیستەمەدا‬ ‫ئەنجومەنی گەل مەرجەعی بریاڕدانە و دەستەی‬ ‫بەرێوەبەرێتیش بەپێی هەڵبژاردنی سااڵنە یان‬ ‫دوو ساڵ جارێك دەگۆڕێت‪.‬‬ ‫‪9‬ـ راگەیاندن لەسیستەمی دەوڵەتدا یان لەژێر‬ ‫چەتری پارتی و حكومەتەكاندایە‪ ،‬لەوێنەی‬ ‫دەوڵەتە سۆسیالیستی و ئاینییەكان‪ ،‬یان لەژێر‬ ‫سێبەری كۆمپانیاكانی سەرمایەدارریدایە و لەهەر‬ ‫دوو حاڵەتەكەدا خزمەت بەگەل و بەرژەوەندی‬ ‫ئەوناوەندانە دەكات كە پێوەی بەستراوەتەوە‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم لەسیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكرتیدا‬ ‫ڕاگ��ەی��ان��دن تەنیا و تەنیا دەب��ێ��ت خزمەتی‬ ‫گەل و ڕاستیەكان بكات و لەو چوارچێوەیەدا‬ ‫ڕێكدەخرێت‪.‬‬ ‫‪10‬ـ لەسیستەمی دەوڵەتە لیبڕاڵ و دەڵەتە‬ ‫سۆسیالیتەكانیشدا تەنیا پارتەكان مافی‬ ‫سیاسەتكردنیان هەیە و حوكمی كۆمەڵگا‬ ‫دەكەن‪ ،‬بەاڵم لە كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا ئەوە‬ ‫تەنیا پارتەكان نیین كۆمەڵگا بەڕێوە دەبەن؛‬ ‫بەڵكو سەرجەم ڕێكخراوە و كۆمەڵەكانی كۆمەڵگا‬ ‫ڕاستەوخۆ بەشداری لەبەڕێوەبردنی كۆمەڵگادا‬

‫دەكەن و مافی سیاسەتكردنی چاالكیان هەیە‪ .‬بۆ‬ ‫نمونە‪ ،‬كاتێك هەڵبژادن ئەنجام بدرێت‪ ،‬مامۆستا‪،‬‬ ‫كرێكار‪ ،‬جوتیار‪ ،‬ژنان و گەنجان و وتوێژەكانی‬ ‫تریش دەتوانن نوێنەری خۆیان دیاری بكەن و‬ ‫بیپاڵێون بۆ ئەوەی ببن بەئەندامی ئەنجومەنی‬ ‫گ��ەل و دوات��ری��ش بەمشێوەیە ئ��ەو ب��ەش و‬ ‫پێكهاتانەی كۆمەڵگا چاالك دەكەن‪.‬‬ ‫‪11‬ـ سیستەمی پاراستن لە كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا‬ ‫هاوشێوەی دەوڵەت نییە‪ ،‬بێجگە لەكاتی ئاوارتە‬ ‫و نائاسایی‪ ،‬لەكاتی ئاساییدا كۆمەڵگا لەڕێگەی‬ ‫چەمكی پاراستنی گەوهەرییەوە خۆی دەپارێزێت‬ ‫و هێزی گەورەی سەربازی دروست ناكات‪ .‬ئەو‬ ‫گەنجانەی لەسنوری تەمەنی الوێتیدا پەروەردە‬ ‫دەكرێن و ئامادە و فێری پاراستنی كۆمەڵگا‬ ‫دەكرێن‪ ،‬بەاڵم دواتر بەشداری ژیانی ئاسایی‬ ‫خۆیان دەبن و لەكاتی پێویستدا بانگی خزمەتی‬ ‫پاراستن دەكرێن‪ ،‬بەمشێوەیە‪ ،‬دەزگای سەربازی‬ ‫نابێتە دەزگایەك كە كاریگەری لەسەر سیاسەتی‬ ‫ناوخۆیی بكات‪ ،‬هەروەها نابێتە دەزگایەك كە‬ ‫بەكاربەر بێت و بەشێكی زۆری بوودجەی‬ ‫كۆمەڵگای بۆ خەرج بكرێت‪ .‬لەگەڵ ئەمەشدا‬ ‫گەنجان بەشداری چاالكانە لە ژیانی كۆمەڵگادا‬ ‫دەكەن‪.‬‬ ‫‪12‬ـ ئ��اب��ووری ل��ە سیستەمی كۆنفیدراڵی‬ ‫دیموكراتیدا‪ ،‬نە ئابوری بازاڕە و تایبەتە‪ ،‬وەكو‬ ‫ئ��ەوەی لە سیستەمی سەرمایەداریدا هەیە و‬ ‫چەمكی قازانج و كێبڕكێی سەرمایەداری بەبنەما‬ ‫دەگرێت‪ ،‬نە ئابوری دەوڵەتە وەكو ئەوەی لە‬ ‫دەوڵ��ەت��ە سۆسیالیستەكاندا ب��ەڕێ��وە دەب��راو‬ ‫ئابوری لەژێر كۆنترۆڵی دەوڵەت و دەسەاڵتدایە‬ ‫و ب��ۆ خزمەتی خ��ۆی��ان ب��ەك��اری دەهێێنن‪.‬‬ ‫ئابوری لەسیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتدا‬ ‫ئابوری هاوبەشی گەلە و لەچوارچێوەی پێوەر‬ ‫و بنەماكانی كۆمەڵگای ئەخالقی و سیاسی و‬ ‫پێوەرە دیموكراتی و ژینگەییەكاندا رێكدەخرێت‪.‬‬ ‫كاری هەرەوەز و خزمەتگوزاری كۆمەڵگا بەبنەما‬ ‫دەگیردرێت‪.‬‬ ‫‪13‬ـ لەكۆنفیدراڵی دیموكراتیدا پێوەرە دیموكراتی‬ ‫و ئەخالقیەكانی كۆمەڵگا س��ەروەرە و یاسا و‬ ‫رێساكان بەو پێوەرانە دەپێورێن و هەر یاسایەك‬ ‫ئەو پێوەرانە بەبنەما نەگرێت‪ ،‬سەروەر نابێت‪،‬‬ ‫چەمكی گشتگیرانەی س��ەروەری یاسا بەراست‬ ‫نازانێت؛ چونكە زۆرب��ەی یاساكان لە الیەنی‬ ‫دەس��ەاڵت��داران��ەوە داڕێ���ژراون و تەنیا بەسەر‬ ‫خەڵكانی بێهێزدا جێبەجێ دەكرێن و زۆربەی كات‬ ‫یاساكان ب��ەس��ەر كەسایەتی دەس��ەاڵت��داردا‬ ‫ناسەپێندرێت‪ ،‬هەربۆیە لە جێگەی دادگاكانیش‪،‬‬ ‫دیوان و دەستەی دادوەری كۆمەاڵیەتی بەبنەما‬ ‫دەگرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‪ ،‬ئەو‬ ‫كێشانەی كە دروست دەبن‪ ،‬هەوڵدەدات لەرێگەی‬ ‫ئەو دەستانەوە لەگەڵ كۆمەڵگا چارەسەری بكات‪.‬‬ ‫بێگومان ئەم شێوازە لە ئێستادا لەناو كۆمەڵگای‬ ‫ئێمەدا پەیڕەوی لێ دەكرێت‪ ،‬بەاڵم پێوانەی‬ ‫چارەسەری كێشەكان پێوەری نەریتی و كالسیكن‪،‬‬ ‫لەسیستەمی كۆنفیدراڵی دیموكراتیدا پێوەری‬ ‫چارەسەری كێشەكان پێوەرە دیموكراتیەكان‬ ‫دەبێت‪.‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫رێبەر ئۆجاالن‬ ‫(مۆدێرنیتە) وەكو نوێگەری‬ ‫پێناسە دەكات‪ .‬نوێگەریش‬ ‫وەكو بابەتێك پێناسە دەكات‬ ‫كە الیەنی ئەرێنی و نەرێنی‬ ‫تێدایە‪ ،‬ئاماژە بۆ ئەوە‬ ‫دەكات كە مرۆڤ و كۆمەڵگا‬ ‫و دەسەاڵتەكان رۆڵیان لە‬ ‫پێناسە و شێوەگرتنیدا هەیە‬ ‫‪..........‬‬ ‫لە چەمكی مۆدێرنیتەی‬ ‫سەرمایەداریدا‪،‬مۆدێرنیتە‬ ‫بەواتای نوێگەری دێت‬ ‫و هەموو نوێگەری و‬ ‫نوێبونێكیشبەبەراوردبە‬ ‫كۆن بەباشتر و چاكتری‬ ‫دەبینن‪ .‬ئەمە لە هەموو‬ ‫بوارێكی ژیاندا پەیڕەو دەكەن‪.‬‬ ‫مۆدێرنیتەیدیموكراتی‬ ‫بریتیەلەپێناسەكردنی‬ ‫نوێگەری و دیاردە نوێیەكان‬ ‫و داهێنانەكان لە روانگەی‬ ‫دیموكراتییەوە‬ ‫‪..........‬‬ ‫دەوڵەتشێوەگرتنی‬ ‫دەسەاڵتە بەپێی سەردەم‪،‬‬ ‫دەسەاڵتیشچڕبوونەوەی‬ ‫چەوسانەوەیئابووری‬ ‫و توانای هێزە‪ .‬دەوڵەت‬ ‫لەسەر بنەمای جیاكاری‬ ‫چینایەتی‪،‬رەگەزی‪،‬‬ ‫كۆمەاڵیەتی و السەنگكردنی‬ ‫كۆمەڵگا دروستبووە و‬ ‫دەبێت‪ ،‬بەاڵم كۆنفیدراڵی‬ ‫دیموكراتیسیستەمێكی‬ ‫خۆبەرێوەبەرییە و لەسەر‬ ‫بنەمای هاوسەنگی و‬ ‫بەشداری سەرجەم توێژ‬ ‫وپێكهاتەكانیكۆمەڵگا‬ ‫دادەمەزرێت‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪15‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫هەندرێن؛‬

‫"ئەو راكردنە نیشانیدا پیشمەرگە هیچ خۆئامادەكردنێكی نیە"‬

‫ئەوەی پێشمەرگە لەشەنگال و موسڵ نیشانیدا ترسنۆكترین رەفتارە لەمێژووی كورددا‬ ‫پێشمەرگەی دێرین و نووسەر و شاعیرێكی‬ ‫دیار"هەندرێن"‪ ،‬لە هەڤپەیڤینێكی"رۆژی‬ ‫واڵت"دا رووداوەك�����ان�����ی ك��وردس��ت��ان‬ ‫ل��ەپ��ەی��وەن��دی ب��ەه��ێ��رش��ەك��ان��ی گ��روپ��ی‬ ‫تیرۆریستی داعش و بەرگریەكانی گەل‬ ‫هەڵدەسەنگێنێت‪ .‬هەندرێن دەڵێ‪":‬ئەوەی‬ ‫ئێستا روودەدا‪ ،‬ئاكامێكە لەو مۆدیلە‬ ‫سیاسی و ئابوورییەی ك��ە حكومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستان هەڵگریەتی‪ .‬ئەمەش‬ ‫نە راڤەیەكی تیۆرییە بۆ ئ��ەو رەوش��ە‬ ‫و نە خەیااڵندن‪ ،‬بەڵكو واقیعی ژیانی‬ ‫ح��ك��وم��ەت و ك��ۆم��ەڵ��گ��ەی ب���اش���وورە"‪،‬‬ ‫ئ���ەوەش دەڵ��ێ��ت‪":‬داع��ش هێزێك نییە‬ ‫بتوانرێت بە گفتوگۆ رووبەڕووی ببیتەوە؛‬ ‫بەڵكو دەبێ بە ئایۆلۆژیایەك رووبەڕووی‬ ‫ببیتەوە"‪ .‬ه��ەرچ��ی هەندرێن پ��ێ وای��ە‬ ‫ك��ە‪":‬ب��ۆ رووب��ەرووب��وون��ەوەی داعشیش‬ ‫دەك��رێ س��وود لە ئەزموونی هەپەگە و‬ ‫یەپەگە وەربگیردرێت؛ چونكە ئەمڕۆ تاكە‬ ‫هێزێكی سەربازیی خ��اوەن پرنسیپ و‬ ‫ئێتیكی نیشتمانیە كە كورد هەیبێ‪ ،‬ئەو‬ ‫دوو هیزەن"‪.‬‬

‫ئا‪ /‬رۆژ ئەحمەد‬ ‫* ب��ە بۆچونی ئێوە گ��روپ��ی ت��ون��دڕەوی‬ ‫داعش(دەوڵەتی ئیسالمی) چما توندترین‬ ‫هێرش دەك��ەن��ە س��ەر گەلی ك���وردە لە‬ ‫ناوچەكەدا؟‪.‬‬ ‫ـ داع��ش گرووپێكی دڕن��دەی��ە‪ ،‬پێكهاتەیە لە‬ ‫وەحشیترین هێزی ئیسالمی سیاسی‪ ،‬كۆنە‬ ‫بەعسی‪ ،‬پان ـ عەرەبیزم و ئەو موسڵمانانەی كە‬ ‫بڕوایان بە شەرع و خەلەفەتی ئیسالمی هەیە‪،‬‬ ‫تێكەڵییەكە لە كۆی ئەو كەسانەی كە لەماوەی‬ ‫پەنجا ساڵی رابردوودا لە ژێر دەستەاڵتی حكومەتە‬ ‫دیكتاتۆرەكان لەجیهانی ئیسالمدا سووكایەتیان‬ ‫پ��ێ��ك��راوە‪ .‬ه���ەروەك بریتیە ل��ەو خەڵكانەی‬ ‫ك��ە ل��ەدۆخ��ی ب��ە جیهانیبوون و هەژموونی‬ ‫سەرمایەداریدا هەست بە بوغز و پەراوێزبوون‬ ‫دەكەن‪ .‬گەندەڵیی و تایفەگەریی حكومەتی ئێراق‬ ‫رێگە خۆشكەربوون بۆ بە هێزبوونی داعش لە‬ ‫ئێراقدا‪ ،‬بۆیە سوپای ئێراق هاوكاربوو لە گرتنی‬ ‫موسڵ و ناوچە سوننیەكان‪ .‬بە كورتی داعش‪،‬‬ ‫پشكۆی ژێر خۆڵەمێشی كۆمەڵگەی دەمكوتكراوی‬ ‫حكومەتە دیكتاتۆرییەكانی دونیای ئیسالمە‪.‬‬ ‫كەواتە لەبنەڕەتدا جەوهەری داعش موسڵمانە‬

‫بێمۆرالترین هێزە تووندڕو و دڕندەكانی جیهانی‬ ‫ئیسالمن‪ ،‬بەاڵم تووندتر بوونیان بەرانبەر كورد‪،‬‬ ‫پەیوەندی بە كۆی ئەو دیدە بەد و شوومەی كە‬ ‫لەتەواوی مێژووی كۆمەڵگەی عەرەبی و توركی‬ ‫و‪ ...‬تاد بەرانبەر كوردا هەیانە‪ ،‬هەیە‪.‬‬ ‫دی����اردەی داع���ش‪ ،‬ج��ا ه��ەر هێز و الیەنێك‬ ‫لەپشتەوەی سازكردنی بن‪ ،‬لە دۆخی جیهانگریی‬ ‫و پۆستناسیۆنالیزمی عەرەبییدا‪ ،‬لە فۆرمێكی‬ ‫ئیسالمیدا‪ .‬نوێنەری پان ـ عەرەبیزم و شۆڤینیزمی‬ ‫جیهانی موسڵمانەكان و دووبارەبوونەوەی بەشێكی‬ ‫گرنگی مێژووی ئیسالمە دەكا‪ .‬بۆیە لەروانگەی‬ ‫داعشەوە كورد بە گشتی و بە تایبەتیش پارتە‬ ‫كوردییەكان عەلەمانین‪" ،‬مرتد"ن‪ ،‬بۆیە كوشتن‪،‬‬ ‫تااڵنكردن و مەحفكردنەوەی كورد‪ ،‬بەشێكە لە‬ ‫"جیهاد"‪.‬‬ ‫* ساڵێك زیاترە شەرڤانانی كورد لەرۆژئاوای‬ ‫كوردستان ه��ۆش��داری دەدەن���ە باشوری‬ ‫كوردستان كە داعش مەترسیە بۆسەر‬ ‫ك��ورد و هاواڵتیانی ناوچەكە و یەكێتی‬ ‫نەتەوەیی پێویستیە‪ ،‬بەاڵم هیچ هێزێكی‬ ‫دی��ك��ەی ك���ورد‪ ،‬بەحكومەتی هەرێمی‬ ‫ك��وردس��ت��ان��ی��ش��ەوە‪ ،‬ئ��ەم هۆشدارییەی‬ ‫بەهەند وەرن��ەگ��رت‪ ،‬هێزەكانی سنوری‬ ‫هەرێم لەبەری وەاڵمدانەوە زیاتر گەمارۆ‬ ‫و ئ��اب��ڵ��وق��ەی��ان خستە س��ەر رۆژئ����اوای‬ ‫كوردستان‪ ،‬بە بڕوای ئێوە بۆچی؟‪.‬‬ ‫ـ راستە نەك بەبڕوای من؛ بەڵكو بە بڕوای زۆرێك‬ ‫لە نووسەر و سیاسەتوانی رۆژئاوایی و جیهانیشدا‪،‬‬ ‫سەرسەخترین هێزێك كە توانیبێت و بتوانێت‬ ‫شەڕی قارەمانانەی داعش بكات‪ ،‬شەڕڤانەكانی‬ ‫یەپەگەن‪ .‬ئەمڕۆ بە دیار ئەو دۆخەی مۆلەقەماندا‬ ‫بەرانبەر داعش‪ ،‬شەڕڤەكانی كورد لەخۆرئاوادا‬ ‫ئەوەیان سەلماند كە داعش مەترسییە بۆ سەر‬ ‫سەروەریی كوردستان‪ ،‬بەاڵم مخابن حیزب و‬ ‫هێزەكانی تر لەبەشەكانی تری كوردستاندا‪ ،‬بە‬ ‫تایبەتیش حكومەتی هەرێمی كوردستان نەك‬ ‫هەنگاویان نەناوە‪ ،‬بەڵكو بە رێگەی ئابلۆقە و‬ ‫سنوور داخستنەوە تەگەرەشییان بۆ شەڕڤانەكانی‬ ‫كورد لەخۆرئاوا دروستكردووە‪ ،‬ئەمەش دیسان‬ ‫دووبارە بوونەوەی مێژوو و دووبەرەكی كوردە‪.‬‬ ‫نەبوونی ئەو یەكێتییە نەتەوەییە و ئابڵۆقە خستنە‬ ‫سەر رۆژئاوای كوردستان هۆكاری زۆرە‪ ،‬لێرەدا‬ ‫بوارمان نەبێت بە درێژی باسییان بكەین‪ ،‬بەاڵم بە‬ ‫كورتی هۆكارە سەرەكییەكەی نەبوونی ویست و‬ ‫ئیرادەی یەكێتی نەتەوەیی‪ ،‬گوتاری نەتەوایەتییە‬ ‫لە الیەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و بگرە‬

‫ئەو شكستە نەك هەر‬ ‫بوو بە هۆی تراژیدیایەك‬ ‫بۆ ئێزدییەكان و‬ ‫هاواڵتیانی ئەو دەڤەرە؛‬ ‫بەڵكو ئەو وێنە پاڵەوانییەی‬ ‫كە بۆ پێشمەرگە‬ ‫نیشاندەدراهەڵوەشاندەوە‪.‬‬ ‫ئەمەش بە درەنگییەوە‬ ‫دەریخست ئەو ئاسایشەی‬ ‫كە لە كوردستاندا شانازی‬ ‫پێوە دەكرا شاشی و كەم و‬ ‫كوڕی زۆری تێدایە‬ ‫‪..........‬‬ ‫هیوادارین ئەو شكستە‬ ‫سیاسی‪ ،‬سەربازیی و‬ ‫ئەخالقیەیحكومەتی‬ ‫هەرێمیكوردستان‪،‬‬ ‫ببێت بە وەرچەرخانێكی‬ ‫نەتەوەیی‬


‫چاوپێكەوتن ‪16‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫ئەزموونیهەپەگە‪،‬‬ ‫یەپەگە و یەپەژە لەو چەند‬ ‫ساڵەداتوانیناسنامەیەكی‬ ‫جیاواز بە كورد ببەخشێت‪.‬‬ ‫هەروەك ئەزموونی ژن‬ ‫لەباكور و خۆرئاوادا‪ ،‬ئەو‬ ‫وێنە ناشیرینەی كە كورد‬ ‫لەئەوروپادا وەك ژنكوژ‬ ‫سەیر دەكرا‪ ،‬سەرەو ژێر‬ ‫كردۆتەوە‪ .‬بەر لەدوو ساڵ‬ ‫لەئەورۆپالەمێدیایەكاندا‬ ‫تەنیا باس لەژنكۆژی لەباشور‬ ‫و كوردانی تاراوگە دەكرا‪،‬‬ ‫كەچی هەنووكە بە تایبەتی‬ ‫دوای ئامادەیی راشكاوانەی‬ ‫ژنی كورد شانبەشانی‬ ‫پیاو لە یەپەگە‪ ،‬وێنەی‬ ‫ژن و كۆمەڵگەی كورد بە‬ ‫پێچەوانەوەبۆتەوە‬

‫زۆرینەی هاواڵتیانی كوردستانە‪ .‬لەئاكامی ئەوەدا‬ ‫لەبڕی ئ��ەو یەكێتی نەتەوەییە‪ ،‬دووب��ەرەك��ی‬ ‫حیزبی‪ .‬پاوانخوازیی حیزبی‪ ،‬ب��ەرژەوەن��دی‬ ‫حیزبی و ئابوورییان هەڵبژارد‪ .‬ئەوەی راستی‬ ‫بێت‪ ،‬دەب��وو حكومەتی هەرێمی كوردستان و‬ ‫‌ئەو رێكخراو و گروپە سیاسی و رووناكبیرانەی‬ ‫كە خۆیان بە سەربەخۆ دەزانن دەستپێشخەری‬ ‫ئەو ئەركە‪ ،‬پرۆژەی یەكێتی نەتەوایەتییە بن‪،‬‬ ‫لێ بەڵگەنەویستە سیاسەتی حكومەتی هەرێمی‬ ‫كوردستان پرۆژەی ئابووری‪ ،‬بازرگانی كردن‪ ،‬بە‬ ‫ئەركی سەرەكی خۆی داناوە‪ .‬هاوكاتیش هیچ یەك‬ ‫لەهێزە جیاوازەكانی تر‪ ،‬نەك هەر ئەو غەمەیان‬ ‫بە ئەركی خۆیان نەزانیوە‪ ،‬بەڵكو هەڵگری هەمان‬ ‫پرۆژی ئابوورین‪.‬‬ ‫دیارە ئەو دووبەرەكیی و پاوانخوازییەی حیزبەكان‬ ‫راب��ردووی��ەك��ی دووری هەیە و بۆتە نەریت و‬ ‫گوتارێك هەمیشە خۆیان بەرهەمدەهێننەوە‪،‬‬ ‫ه��ەر ئێستا لە كاتێكدا ئاییندەی ك��ورد لە‬ ‫ب��ەردەم هەڕەشەی داعشدایە‪ ،‬كە چی رق و‬ ‫كێنە و ملمالنێی نێوان حیزبەكان لەپەرەسەندن‬ ‫دان‪ .‬باشووری كوردستان‪ ،‬ل��ەدوای رووخانی‬ ‫س��ەدام��ەوە‪ ،‬تووشی وەهێمك ب��وو كە چیتر‬ ‫كوردستان لەژێر هەڕەشەدا نەماوەتەوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫بە دوبەیكردنی كوردستان‪ ،‬بازاڕخوازیی بوو بە‬ ‫خەونی سەرەكی حكومەتی هەرێم‪ .‬بەمجۆرە بازاڕ‬ ‫و قازانجی هەمیشە‪ ،‬پارەخوازیی بوو بە ئامانجی‬ ‫سەرەكی هێز و هاوواڵتیانی كوردستان‪ .‬ئەو بە‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ئابووریكردنە هەرچی بەهای نیشتمان و مێژووی‬ ‫كوردە تااڵنكرد‪ .‬ئەو بە بازاڕكردنە بێئەخالقی‬ ‫كرد بەئەخالق‪ ،‬ساختەكاری كرد بە راستی؛‬ ‫كۆی ژیان بوو بە كااڵ و پارە‪ .‬لەوەش بترازێ‪،‬‬ ‫پەیوەندی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‬ ‫لەگەڵ توركیا و ئێران‪ ،‬هەر لەئاستی بەرژەوەندی‬ ‫ئابووریی نەمایەوە؛ بەڵكو بوو بە بازرگانی نەوت‬ ‫و بەرژەوەندی سیاسیش‪ .‬لەئاكامی ئەمەشدا ئەو‬ ‫دەوڵەتە دوژمنە مێژوویانەی كورد‪ ،‬هەر تەنێ‬ ‫كۆمەڵگە و حكومەتی كوردستانیان نەكرد بە‬ ‫كااڵخۆر و بەرخۆری بازاڕەكانی خۆیان‪ ،‬بەڵكو‬ ‫توانیشیان بوونی ئێرادە و رۆحی ئەو یەكێتییە‬ ‫نەتەوەییە بێمانا و تااڵن بكەن‪.‬‬ ‫لێرەوە كاتێك لەكۆمەڵگەیەكدا ژیان لەبازاڕ و‬ ‫بازرگانی كورتبكرێتەوە‪ ،‬ئیتر نیشتمان و نەتەوە‬ ‫مانایەكی نامێنێت؛ چونكە ئاشكرایە جەوهەری‬ ‫ب��ازرگ��ان��ی‪ ،‬قازانجی هەمیشەیە‪ .‬ئ��ەوەی كە‬ ‫ئێستا روودەدا‪ ،‬ئاكامێكە لەو مۆدیلە سیاسی‬ ‫و ئابوورییەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان‬ ‫هەڵگریەتی‪ .‬ئەمەش نە راڤەیەكی تیۆرییە بۆ‬ ‫ئەو رەوشە و نە خەیااڵندن‪ ،‬بەڵكو واقیعی ژیانی‬ ‫حكومەت و كۆمەڵگەی باشوورە‪.‬‬ ‫وێڕای ئەمەش‪ ،‬ئەوە مانای ئەوە نییە حیزبەكانی‬ ‫تر لەبەشەكانی ت��ری كوردستان لەنەبوونی‬ ‫ئەو یەكیتییە نەتەوەییە بەشدار نین‪ .‬دیارە‬ ‫گوتمان حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هۆی‬ ‫ئەوەی دام و دەزگا و دەستەاڵتی هەیە‪ ،‬دەبوو‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دەستپێشخەری ئەو پرۆژەیە بێت‪ ،‬لێ دەكرێ‬ ‫پەكەكە و پەیەدە و هێزەكانی تری كوردستانی‬ ‫رۆژهەاڵت‪ ،‬پێكەوە ئەو ئەركە ئێتیكیە نشتیمانییە‬ ‫بە هی خۆیان بزانن‪ .‬ئەڵبەت ل��ەدوای شكانی‬ ‫پێشمەرگە لەشەنگال‪ ،‬لە رووی سەربازییەوە‬ ‫هەپەگە و یەپەگە ئەو ئەركەیان راپەڕاندووە‪.‬‬ ‫ئەوە بە كردەیەكی گەورە‪ ،‬توانیوویانە مێژووی‬ ‫كۆمەڵگاكانیان وەربچەرخێنن‪.‬‬ ‫وەك دەزانین‪ ،‬پەیوەندی نێوان ئەو هێزانە لەگەڵ‬ ‫یەكتر لەپەیوەندی نیوان حكومەتی هەرێمی‬ ‫كوردستان و هێزەكانی باكور و خۆرئاوادا باشتر‬ ‫نییە‪ .‬بە كورتی كورد وێڕای ئەو هەموو هەژەندەی‬ ‫كە تووشی بووە‪ ،‬كەچی هێشتا لە قۆناغی عەقڵی‬ ‫خێڵ و حیزبخوازیدا تێداماوە و گیریخواردوە‪ .‬بۆیە‬ ‫ئەو بەزینەی پارتی لەبەرانبەر داعشدا‪ ،‬وێڕای‬ ‫ئەوەی كە دڵخۆش بوون بەو شكستە هیچ لەو‬ ‫كۆستەی كە بەسەر كوردستان و بە تایبەتیش‬ ‫ئێزدییەكاندا هات‪ ،‬كەمناكاتەوە‪ ،‬لێ ئەو دۆخە‬ ‫بەرهەمی ئەو عەقلە خێڵەكیی و حیزبخوازییەیە‬ ‫كە هەر ئەمانەیە ئیرادەی یەكێتی نەتەوەییان‬ ‫ئیفلیج كردووە‪ .‬دواجار‪ ،‬ئەمڕۆ ئەو هێزە شكۆی‬ ‫مێژوویی دەستبەر دەك��ا‪ ،‬كە بتوانێت ئەو‬ ‫پەرتەوازەیی و تێدامانەی كورد وەربچەرخێنێت‬ ‫و هێزێكی نیشتمانی دروستبكا‪ ،‬تا هەرنا لەم‬ ‫دۆخەدا بەرگریی لە هاواڵتیانی كوردستان بكا‪.‬‬ ‫* مانگێك لەمەوبەر هاتنی داع��ش بۆ‬ ‫م��وس��ڵ‪ ،‬هێزەكانی پێشمەرگە وەك‬ ‫"هێزێكی ئ���ام���ادەی س��ەرك��ەوت��وو" لە‬ ‫میدیاكانی جیهاندا ناسێنران‪ ،‬ب��ەاڵم‬ ‫چ��ۆڵ��ك��ردن��ی ش��ەن��گ��ال و ن��اوچ��ەك��ان��ی‬ ‫دەوروب���ەری و گەشتنی شەڕ هەتاوەكو‬ ‫ناوچەكانی گوێر كە بە "‪ "٤٠‬كیلۆمەتر‬ ‫ل��ە هەولێر دوورە‪ ،‬ت���ەواو پێچەوانەی‬ ‫ئەمە شرۆڤە دەك��ات‪ ،‬ئەم دەرئەنجامە‬ ‫هاوپێچەوانەیە بۆچی دەگەڕێننەوە؟‬ ‫ـ ئەو شكستە نەك هەر بوو بە هۆی تراژیدیایەك‬ ‫بۆ ئێزدییەكان و هاواڵتیانی ئەو دەڤەرە؛ بەڵكو‬ ‫ئەو وێنە پاڵەوانییەی كە بۆ پێشمەرگە نیشاندەدرا‬ ‫هەڵوەشاندەوە‪ .‬ئەمەش بە درەنگییەوە دەریخست‬ ‫ئەو ئاسایشەی كە لە كوردستاندا شانازی پێوە‬ ‫دەك��را شاشی و كەم و ك��وڕی زۆری تێدایە‪.‬‬ ‫ئەو راكردنە نیشانیدا كە هێزی پیشمەرگە هیچ‬ ‫خۆئامادەكردنێكی بۆ ئەو ئەگەرە نەكردووە‪.‬‬ ‫داع��ش دژی ك��وردە‪ ،‬بۆیە خۆئامادەنەكردنی‬ ‫پێشمەرگە بۆ هێرشی داعش‪ ،‬مانای "نائامادەیی"‬ ‫پێشمەرگەیە‪ .‬وەك من تێدەگەم‪ ،‬راستە بەشێكی‬ ‫زۆری پێشمەرگە ئامادەیی ش��ەڕی هەیە‪ ،‬لێ‬ ‫چونكە بوون بە پێشمەرگە‪ ،‬بوو بە بەشێك لەو‬ ‫كاسبیی و مووچەخۆرییە بە خۆڕاییەی كە لە‬ ‫كوردستاندا بوو بە باو‪ ،‬چاوەڕوانكراو نەبوو‪.‬‬ ‫كەواتە كە بوون بە پێشمەرگە وەك كاسبییەك‬ ‫سازكرابێت‪ ،‬بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەو شكستەی كە‬ ‫لەشەنگالیش تووشی بوو رووی نەدابووایە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەردەبوو ئەوە رووبدات؛ چونكە كاتێك پرنسیپ‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫لە كۆمەڵگەیەكدا نەما‪ ،‬ئیتر هیچ تشتێك بایەخی‬ ‫نامێنێت‪ ،‬مرۆڤ دادڕمێت‪ .‬كوردستانێك كە بە‬ ‫دوژمنی سەرسەخت گەمارۆدراوە‪ ،‬بەر لەهەموو‬ ‫كارێك دەبێ پێشمەرگە بە مۆرال و پرنسیپی‬ ‫نیشتمانی پ��ەروەردە بكرێت‪ .‬هەروایە و هێزی‬ ‫پێشمەرگەیە پیویستی بە مەشقكردن‪ ،‬بە ئیرادە‪،‬‬ ‫بە پڕچەكی باش و بە ئیرادەیەكی نیشتیمانی‬ ‫گۆشكراو هەیە‪ .‬ئەو دەرئەنجامە ئ��ەوەی پێ‬ ‫گوتین كە ئەگەر ئەو بە بەرخۆرییكردنەی كە لە‬ ‫كوردستاندا بوو بە سیستەم لە دەزگەكانی تر‬ ‫بە تەقە تەقیش بێت بەڕێوە بچێت‪ ،‬لێ لەبواری‬ ‫هێزی پیشمەرگەدا ئەوە سەرناگرێت‪ .‬ئابووری‬ ‫نەك هەر ناتوانێت ئەخالق و ئێتیكی نیشتمانیی‬ ‫بكرێت؛ بەڵكو تااڵنیشی دەكا!!‪.‬‬ ‫ك��ەوات��ە لە راستی الن��ادەی��ن كە بێژین‪ ،‬ئەو‬ ‫دەرئەنجامەی كە هێزی پێشمەرگە نیشانی داین‪،‬‬ ‫وێ��ڕای هۆكاری دەرەكیی و سیاسی ناوەكی‪،‬‬ ‫پەیوەندی ب��ەوە هەیە كە ج��ەوه��ەری هێزی‬ ‫پێشمەرگە بریتیە لەبەشێك لەو مشخۆرییەی‬ ‫كە سیاسەتی بە ئابووریكردن لە كوردستاندا‬ ‫بەرهەمیهێناوە‪ .‬بۆیە نە بەرپرسەكانی پێشمەرگە‬ ‫لە دەڤەری شەنگال هەڵگری ئەو ئەركەن و نە‬ ‫بەشی زۆری پێشمەرگەكانیش‪ ،‬پێشمەرگە بوون‪.‬‬ ‫مرۆڤ كە بۆ دەستكەوتنی پارە پێشمەرگایەتی‬ ‫وەك ئاسانترین كاسبی هەڵبژێرێت‪ ،‬سافیلكەییە‬ ‫چاوەڕێی بەرگریی و ئەركی نیشتمانیی لێبكەیت‪.‬‬ ‫پێشمەرگایەتی گەرەكە ئێتیك بێت‪ ،‬نەك بەشێك‬ ‫لەو كاسبیە تااڵنكاریەی كە لەكوردستاندا بوو‬ ‫دیاردە‪ .‬لەوەش بگەڕێ؛ چونكە ئەو دەزگایەی‬ ‫پێشمەرگە بە بەرنامەیەكی ستراتیژیی نیشتمانیی‬ ‫سەیر نەكراوە‪ ،‬بۆیە نەبوونی مووچە‪ ،‬نەبوونی‬ ‫بەهای ئەخالقی نیشتیمانی ‪ ...‬تاد وایكرد كە ئەو‬ ‫هێزە لە جەنگێكی وادا هەست بە بەرپرسیاری‬ ‫ئێتیكی خۆی نەكات‪ .‬هاوكاتیش لەكوردستان‬ ‫یەك هێزی پێشمەرگە نییە؛ بەڵكو چەندین‬ ‫هێزی پێشمەرگە هەن؛ هەر حیزب و بەرپرسێكی‬ ‫ئەو حیزب و ئەم حیزب‪ ،‬خاوەن فەوج و لیوای‬ ‫پێشمەرگەی خۆیانن‪ .‬وەك دەبینین ئەوە مانگێكە‬ ‫لە دەڤەری كەركوك و جەلەوال پێشمەرگە لەگەڵ‬ ‫داعشدا دەجەنگێ و كەچی‪ ،‬وەك ئەو هێزی‬ ‫پێشمەرگانەی كە لەشەنگال شكان‪ ،‬نەك هەر‬ ‫نەشكاون؛ بەڵكو زۆر شوێنیشی لەدەست داعشدا‬ ‫رزگار كردووە‪.‬‬ ‫* چۆڵكردنی ناوچەیەك بەبێ بەرگری‬ ‫و جێهێشتنی ق���ەدەری ژی��ان��ی س��ەدان‬ ‫هەزار خەڵكی سیڤیل لەدەستی هێزێكی‬ ‫توندڕەودا كە سنوری بۆ كوشتن نیە وەك‬ ‫داعش‪ ،‬كە پێشمەرگە لە شەنگال كردی و‬ ‫سەدان هەزار مرۆڤی بێتاوان ئاوارە بوون‬ ‫و دەیانیان گیانیان لەدەستداوە بەهۆی‬ ‫نەبونی خواردن و ئاو لەچیاكانی شەنگال‪،‬‬ ‫تا چەند بابەتەێكە مۆرال وبەرپرسیارێتی‬ ‫و ئیتیكی حكومەت و هێزێكی سەربازی‬ ‫دەكرێت بخاتە ژێر پرسیارەوە؟‬

‫‪17‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫"رووناكبیری" كورد‪ ،‬لەم‬ ‫رۆژگاری بە دوبەییكردنەی‬ ‫كوردستاندا‪ ،‬مشخۆرترین و‬ ‫فشۆڵترینتوێژیكۆمەڵگەی‬ ‫كوردن‪ .‬ئەو توێژە كاتی‬ ‫ئەوەیە رۆڵی خۆی بگێڕێت‪،‬‬ ‫لێ بە پێچەوانەوە ئەوەی‬ ‫نەیبێتبیركردنەوەیە‪،‬بۆیە‬ ‫بۆ ئەوەی لەتاریكدا خۆی‬ ‫مت و كپ دەكا‪ ،‬تا كەس‬ ‫نەیبینێت‪ .‬ئەو توێژە یەكێكە‬ ‫لەتوێژەسوومەندەكانی‬ ‫ئەو مشەخۆری و داڕمانە‬ ‫ئەخالقیەیكەلەكوردستاندا‬ ‫لەئارادایە‬

‫ـ‬ ‫ئ���ەوەی ن��اس��ن��ام��ەی ه��ێ��زی س��ەرب��ازی��ی یان‬ ‫پێشمەرگەی واڵتیك یان حكومەتێك دیاریدەكا‪،‬‬ ‫ئێتیكی بەرگرییكردنە لە ك��ەرام��ەت‪ ،‬ژی��ان و‬ ‫سەروەریی هاوواڵتیان و خاك و واڵتەكەی‪ .‬كەواتە‬ ‫كاتێك هێزی پێشمەرگە لە دۆخێكی گوماناوییدا‬ ‫دوای رۆژێك كەم یان زیاتر لە شەڕدا‪ ،‬بێ ئەوەی‬ ‫هاواڵتیانی دەڤ��ەری شەنگال ئاگادار بكاتەوە‪،‬‬ ‫هەڵبێ و خاك و خەڵكی مەدەنی‪ ،‬بە تایبەتی‬ ‫ژیانی ئێزدییەكان رادەس��ت��ی داع��ش بكا كە‬ ‫تااڵنكردن و بە كەنیزەكردنی كیژەكانیان بە جیهاد‬ ‫بزانێت‪ ،‬وێڕای هەر پاساوێك‪ ،‬نەك هەر خیانەتی‬ ‫لەئەركی خۆی كرد؛ بەڵكو ئێتیك و ئەخالقی‬ ‫خۆیشی رادەستی داع��ش ك��رد‪ .‬هەر هێزێكی‬ ‫سەربازیی كە بەوجۆرە بوێری بەرەنگاری دوژمن‬ ‫و راپەڕاندنی ئەركە ئێتیكییەكەی نەبێت‪ ،‬گەرەكە‬ ‫ئەو خەسڵەتە ئێتیكییەی لێوەربگیردرێتەوە‪.‬‬ ‫ئەوەی كە هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری شەنگال‬ ‫و موسڵ نیشانیدا‪ ،‬رەن��گ��ە‪ ،‬ئ��ەوەن��دەی من‬ ‫بیزانم‪ ،‬ترسنۆكترین و بێئەخالقترین رەفتارە كە‬ ‫لەمێژووی ك��ورددا‪ ،‬پێشمەرگە كردبێتی‪ .‬دوای‬ ‫ئەو پێشهاتە تراژیدییەی كە بەسەر ئێزدییەكاندا‬ ‫هات‪ ،‬خەلكی كوردستان‪ ،‬ئەگەر سەروەری خاك‬ ‫و هاواڵتییەكانی خۆیان بۆ گرنگ بێت‪ ،‬دەبێ‬ ‫داوای لێپێچینەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە بكەن‬ ‫كە سزای كۆی ئەو پرسانەی پێشمەرگە بدەن‬ ‫كە بەرپرس بوون لەو دەڤ��ەرەدا‪ .‬ئەو كارەی‬ ‫هێزی پێشمەرگە بەر لەوەی ریسواكردنی خۆیی و‬ ‫ئێزیدییەكان بێت‪ ،‬سووكردنی مێژووی پێشمەرگە‬ ‫و وەزارەت����ی پێشمەرگەشە‪ .‬هێزێكی وەك‬ ‫پێشمەرگە ئەگەر ئەخالقی بەرگری نەبێت لەخاك‬ ‫و خەڵكی واڵتەكەی‪ ،‬كەواتە هێزێكە ئەخالقیش‬ ‫وەك كااڵ بۆ بازرگانی بەكار دەهێنێت‪ ،‬بەاڵم‬


‫چاوپێكەوتن‬

‫‪18‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫دۆخی پێشمەرگە بەدەر نییە لە كۆی ئەو ژیانی‬ ‫سیاسی و كۆمەڵگەی كوردستان‪ .‬بۆیە دوای ئەو‬ ‫پێشهاتە ئەوەی كە دەبێت بخرێتە ژێر پرسیاری‬ ‫ئێتیكییەوە‪ .‬ئەو شكستە ئەخالقییە هەر تەنێ‬ ‫هێزی پێشمەرگە و حكومەت ناگرێتەوە؛ بەڵكو‬ ‫كۆی خەڵكیشە؛ چونكە م��ەرگ و كەرامەتی‬ ‫ئێزدییەكان و خ��اك‪ ،‬پەیوەندی بە ئەخالقی‬ ‫كۆی كۆمەڵگەی كوردستانەوە هەیە‪ ،‬بەاڵم لە‬ ‫كۆمەڵگەیەكدا كە مۆرال و ئێتیكی نیشتمانیی‪،‬‬ ‫مرۆڤ و ژیان ببێتە كااڵ و كاسبی‪ ،‬كێ ئەو هێزی‬ ‫پێشمەرگە و بەرپرسیارانە بخاتە ژێر پرسیار؟!‪.‬‬ ‫* داع��ش بە ئایدیۆلۆژیایەكی توندڕەو‬ ‫خوێنی خەڵك زۆر بەسانایی دەڕژێ��ت‬ ‫و بەندەكانی ئەو بیروباوەرە تەكفیریە‬ ‫ت��ون��دڕەوەی خۆشیان دەستبەجێ پیادە‬ ‫دەك��ەن لەهەرشوێنێك پێیدەگەن‪ ،‬كە‬ ‫زۆرج���ار ل��ە سەربڕینی خەڵكدا هەوێنی‬ ‫ئەوتوندڕەویە بەناو ئیسالمیە ئاشكرا‬ ‫دەبینرێت‪ .‬لەبەرامبەردا‪ ،‬بۆ بەرگریكردن لە‬ ‫هێرشەكانیان‪ .‬تا چەند ئایدیۆلۆژیا گرنگە‪.‬‬ ‫ی��ان بڵێێن‪ ،‬ش��ەڕی دژە داعشدەكرێت‬ ‫تەنیا بە چەك سەربكەوێت بەبێ هەبونی‬ ‫ئایدیۆلۆژیا؟‪.‬‬ ‫ـ دیارە ئەوەی كە وادەك��ا داعش بەو شێوەیە‬ ‫دڕندەیە خەڵك بكوژێت و موسڵمانەكانیش‬ ‫لە هەموو گۆشەكانی جیهانی ئیسالمەوە بێن‬ ‫بۆ سوریا و ئێراق و ش��ەڕ بكەن‪ ،‬هەبوونی‬ ‫سەرچاوەیەكی ئایدیۆلۆژییە‪ ،‬كە داعش لەشەرع‬ ‫و ئایەت و قورئاندا وەریدەگرێت‪ .‬ئەگەر داعش‬ ‫خۆی بە هەڵگری پەیامێكی ئیسالمی نەبێت‪،‬‬ ‫ناتوانێت بەوجۆرە شەڕ بكات‪ .‬مرۆڤ كە شەڕ‬ ‫دەك��ا‪ ،‬تەنێ مەرگی تێدایە‪ ،‬ئەگەر پەیامێكی‬ ‫ئایینیی یان نەتەوەیی یان ئایدیۆلۆژییەكی لە‬ ‫پشتەوە نەبێت نایكات‪ .‬داعش بە ئایدیۆلۆژیی‬ ‫ئیسالمییەوە ئەو ش��ەڕە دەك��ا‪ ،‬كە خەونێكی‬ ‫هەمیشەیی موسڵمانەكانە‪ .‬ئ��ەو خەونەش‬ ‫دامەزراندی خەالفەتی ئیسالمییە‪.‬‬ ‫داعش هێزێك نییە بتوانرێت بە گفتوگۆ رووبەڕووی‬ ‫ببیتەوە؛ بەڵكو دەبێ بە ئایۆلۆژیایەك رووبەڕووی‬ ‫ببیتەوە‪ .‬هەاڵتنی سوپای ئێراق بەو هەموو هێز‬ ‫و چەكەوە لەموسڵ لەبەردەم داعشدا‪ ،‬ئەوەمان‬ ‫بۆ دووپاتدەكاتەوە كە ئەو هێزەی هەڵگری‬ ‫ئایدیۆلۆژیایەك نەبێت‪ ،‬وەك سوپای ئێراق‬ ‫ناتوانێت دژی داعش شەڕ بكات‪.‬‬ ‫لە بەرانبەر ئ��ەوەش��دا‪ ،‬ش��ەڕی یەپەگە‪ ،‬كە‬ ‫تەنیا مۆراڵی نیشتمانیی هێزی سەرەكییەتی‪،‬‬ ‫بەرانبەر هێزێكی دڕندە و پڕچەكی وەك داعش‬ ‫لەماوەی ساڵێكدا‪ ،‬نەك هەر داكۆكی لەخاك و‬ ‫خەڵكی خۆی كرد؛ بەڵكو داعشیشی تێكشكاند‪.‬‬ ‫كەواتە ئەوە راستییە كە تەنیا بە بوونی چەكی‬ ‫قوڕس ناتوانرێت رووب��ەڕووی دڕندەیی داعش‬ ‫ببییەوە؛ بەڵكو دەبێ ئایدیۆلۆژیی و ئێتێكێكی‬ ‫نیشتمانیش بین‪ ،‬تا شەڕی داعش بكەین‪ .‬هەموو‬

‫بەرەنگاری نەتەوە داگیركراوەكان لەجیهاندا‬ ‫ئەوەی سەلماندووە كە ئەوە ئامانج و ئەخالقی‬ ‫نیشتیمانییە وادەك��ا شەڕی هێزە بەهێزەكانی‬ ‫داگیركاری بكەن‪ .‬هەروەك لەكاتێكدا كە هێزی‬ ‫پیشمەرگە لەیەپەگە خاوەن چەكی باشتر و هێزی‬ ‫زیاتر بوو كە چی نەیتوانی دوو رۆژ لەبەرانبەر‬ ‫داعش شەڕ بكەن و خەڵك و خاكی دەڤەری‬ ‫شەنگال بپارێزێت‪ ،‬بەاڵم هەر هێزەی كە ناوی‬ ‫پێشمەرگەیە لەهەشتاكاندا بە سادەترین چەك‬ ‫و كەمترین ژم��ارەی پێشمەرگە دەیتوانی لە‬ ‫گوندێكدا یان سەر شاخێكدا یان دەشتایەكدا‬ ‫باشترین بەرگری بكا‪.‬‬ ‫* ڕێكخستنی ج��ڤ��اك ل��ەس��ەر بنەما‬ ‫فەلسەفیەكانی "بەرگری ڕەوا" تا چەند‬ ‫بە گرنگ دەبینن بۆ كورد و نەتەوەكانی‬ ‫دیكە لەناوچەكەدا لەبەرامبەر هێرشی‬ ‫ئەم جۆرە هێزانە؟‪.‬‬ ‫ـ كورد ئێستا و رەنگە تا داهاتوویەكی درێژیش‬ ‫لەبەردەم هەڕەشەی هێزی دوژمن بێ‪ .‬ئێستا‪،‬‬ ‫وێڕای هەڕەشە هەمیشەیی دەوڵە داگیركارەكان‪،‬‬ ‫داعش سەرەكیترین هەڕەشەیە لەسەر كورد و‬ ‫كوردستان‪ .‬كەواتە نەبوونی پرنسیپی "بەرگری‬ ‫رەوا" وەك ئەركێكی س��ەرەك��ی و گرنگی‬ ‫نیشتمانی لەالیەن كۆمەڵگەی كوردستان و هێزە‬ ‫سیاسییەكانیدا‪ ،‬مانای قەبوڵكردنی كۆیالیەتی‬ ‫الی ن��ەت��ەوەی ك���وردە؛ چونكە نەبوونی ئەو‬ ‫"برگرییە رەوا"ی��ە‪ ،‬مانای نەبوونی كۆئاگایی و‬ ‫ئێتیكی نیشتمانییە لە الیەن نەتەوەی كوردەوە‪.‬‬ ‫بۆیە ئەمڕۆ لە كاتێكدا كە كورد لەژێر هەڕەشەی‬ ‫هێزێكی بەربەری وەك داعشدایە‪ ،‬دامەزراندنی‬ ‫هێزێكی هاوبەشی نیشتمانی كە كۆی هێزەكانی‬ ‫كورد لەهەموو پارچەكانی كوردستان لەخۆیدا‬ ‫ك��ۆب��ك��ات��ەوە‪ ،‬سەرەكیترین ئ��ەرك��ی ئێتیكی‬ ‫نەتەوەییە‪ .‬لەوەاڵمەكانی پێشوودا ئاماژەم‬ ‫بەوە كرد‪ ،‬كە دوای ئەو تێكشكانەی پیشمەرگە‬ ‫لەشەنگال و مەخموور‪ ،‬پێویستە ئەو هێزە‬ ‫یەكگرتووە نیشتمانییە ساز بكرێت‪ ،‬كە لێژنەیەك‬ ‫لەپۆلێك گەریال و پێشمەرگەی خاوەن ئەزموون‬ ‫و مۆرالی بەرز لەهەموو بەشەكانی كوردستاندا‬ ‫سەركردایەتی ئەو هێزە سەربازییە نیشتمانیە‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫دیارە بۆ ئەو كارەش دەكرێ سوود لە ئەزموونی‬ ‫هەپەگە و یەپەگە وەربگیردرێت؛ چونكە ئەمڕۆ‬ ‫تاكە هێزێكی سەربازیی خ��اوەن پرنسیپ و‬ ‫ئێتیكی نیشتمانیە كە كورد هەیبێت‪ ،‬ئەو دوو‬ ‫هیزەن‪ .‬كۆی كوردیش ئەو راستییە دەزانن‪ ،‬كە‬ ‫هەپەگە و یەپەگە خودان مۆرالێكی نیشتمانیی و‬ ‫توانای سەربازیین‪.‬‬ ‫م��اوەی دەی��ان ساڵە هەپەگە خۆڕاگرانە شەڕ‬ ‫لەگەڵ هێزی ناتۆ‪ ،‬توركیا دەك��ا‪ .‬هاوكاتیش‬ ‫ماوەی دوو ساڵە یەپەگە نیشانیدا بەو توانا و‬ ‫چەكە سادەیە بوێرترین "بەرگری رەوا" لەبەرانبەر‬ ‫داعش و دەوڵەتی سوریا دەكا‪ .‬ئەڵبەتە پارتی‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫كرێكارانی كوردستان دەمێكە دەسپێشخەری ئەو‬ ‫پرۆژە نەتەوەییەن‪ ،‬كە كورد پێویستی هێزێكی‬ ‫سەربازیی هەیە‪ ،‬تا "بەرگری رەوا" لەشكۆ و‬ ‫شەرەفی نەتەوەیی كورد بكا‪ .‬هەر بۆیە هەپەگە‬ ‫دەیان ساڵە ئەو ئەركە نیشتمانییە رادەپەڕێنێت‪.‬‬ ‫لێ ئ��ەوەی گرنگە دەب��ێ فەلسەفەی"بەرگری‬ ‫رەوا" دوور بێت لەحیزبخوازی و بەرژەوەندی و‬ ‫خۆسەپاندنی ئەم حیزب و ئەو حیزبە‪ .‬مێژووی‬ ‫تاڵی كورد ئەوەمان پێدەڵێت كە نەبوونی ئیرادەی‬ ‫هاوبەشی نەتەوەیی‪ ،‬هۆكردی بەرچاوی مانەوەی‬ ‫ك��وردە لەو دۆخە كۆیلەییە‪ .‬كەواتە‪ ،‬گەرەكە‬ ‫فەلسەفەی "بەرگری رەوا"‪ ،‬فەلسەفەیەكی سیاسی‬ ‫و كولتووری لەپشتەوە بێت‪ .‬بە كەلتووركردنی‬ ‫مەیلی زانین و زانست لەژیانی كۆی ك��ورددا‪.‬‬ ‫ئیرادەی هزراندنی"بەرگری رەوا" بەرگرتوو دەكا‪.‬‬ ‫* یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)‬ ‫و یەكینەكانی پاراستنی ژن (یەپەژە)‬ ‫لەسەر ئاستی دنیا ئەمڕۆ وەك لەباشترین‬ ‫ه��ێ��زەك��ان��ی ب���ەرگ���ری دژی داع����ش و‬ ‫هاوشێوەكانی دەناسرێن‪ ،‬بەوەی زۆرترین‬ ‫شكستیان بە هێزگەلێكی لەوشێوەیە‬ ‫هێناوە ل���ەدوو ساڵی ڕاب�����ردوودا لەناو‬ ‫جەنگی ناوخۆ لە سوریادا‪ ،‬ئەم بەرگریە‬ ‫لەرۆژئاوای كوردستان كە دەكرێت و ژنانی‬ ‫كورد ڕۆڵێكی زۆر بەرچاوی تیادا دەگێڕن‪،‬‬ ‫چەندە گرنگی ئایدیۆلۆژیا و ژن پێكەوە‬ ‫دەردەخەن لەم شێوە بەرگریانە بۆ مانەوە‬ ‫لەبەرامبەر ئەو مەرگەی توندڕەوەكان‬ ‫لەگەڵ خۆیان دەیهێنن؟‪.‬‬ ‫ـ بێ بوونی ئایدیۆلۆژی یان فەلسەفە و پرنسیپێك‬ ‫لەبزاڤێكی سیاسیی یان جڤاكیدا‪ ،‬ناكرێ ئەو‬ ‫ئیرادە هاوبەشە‪ ،‬ئەركە یەكسانیەی نێوان ژن‬ ‫و پیاو بەرجەستە بكرێتەوە‪ .‬لەكۆمەڵگایەكی‬ ‫وەك كوردستاندا كە دوژمن هەمیشە هەوڵیداوە‬ ‫ئیرادەی تێكبشكێنێ و لەنەریتی كۆندا قەتیسی‬ ‫بكا ئەو فەلسەفەیە ئیرادەخوازەیە كە وایكردووە‬ ‫ژنی كورد لە باكور و خۆرئاوادا ئەو وەرچەخانە‬ ‫لەژیانی كۆمەڵگەی كورددا بسازێنێت و سەرنجی‬ ‫جیهانیش رابكێشێت‪.‬‬ ‫ئەزموونی هەپەگە‪ ،‬یەپەگە و یەپەژە لەو چەند‬ ‫ساڵەدا توانی ناسنامەیەكی جیاواز بە كورد‬ ‫ببەخشێت‪ .‬ه��ەروەك ئەزموونی ژن لەباكور‬ ‫و خ��ۆرئ��اوادا‪ ،‬ئەو وێنە ناشیرینەی كە كورد‬ ‫لەئەوروپادا وەك ژنكوژ سەیر دەك��را‪ ،‬سەرەو‬ ‫ژێر كردۆتەوە‪ .‬بەر ل��ەدوو ساڵ لەئەورۆپا لە‬ ‫مێدیایەكاندا تەنیا باس لەژنكۆژی لەباشور و‬ ‫كوردانی تاراوگە دەكرا‪ ،‬كەچی هەنووكە بە تایبەتی‬ ‫دوای ئامادەیی راشكاوانەی ژنی كورد شانبەشانی‬ ‫پیاو لە یەپەگە‪ ،‬وێنەی ژن و كۆمەڵگەی كورد‬ ‫بە پێچەوانەوە بۆتەوە‪ .‬ئامادەیی و ئیرادەی ژنی‬ ‫كورد لەشەڕی داعش و داكۆكیكردن لەشكۆی‬ ‫نیشتمان و یەكسانی بۆ خەڵكی ئەورۆپا و بگرە‬ ‫رۆژهەاڵتیش لەشكۆی نیشتمان‪ ،‬بۆتە مایەی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫تێڕامان و باڵكێشی‪ .‬كەواتە ئازادبوون و ئامادەیی‬ ‫ژنی ك��ورد لەریزەكانی یەپەگە و هەپەگەدا‪،‬‬ ‫پەیوەندی بە ئامادەیی و كارایی ئەو ئایدیۆلۆژیا‬ ‫و فەلسەفەی ژیان و ژنەوە هەیە كە ئەو دوو هێزە‬ ‫هەڵگرینە‪ .‬خاوەنی ئەو فەلسەفە ئیرادەبەخشەی‬ ‫ژن‪ ،‬عەبدوڵاڵ ئۆجاالنە‪ .‬وێڕای هەر تێبینیی و‬ ‫رەخنەیەك لەو فەلسەفەیە‪ ،‬لێ لەمێژووی كورددا‬ ‫و بگرە والتانی ئیسالمدا‪ ،‬هیچ بزاڤێكی لەو جۆرە‬ ‫نەبووە و نییە‪.‬‬ ‫* خ��وێ��ن��دن��ەوەی ئێوە چییە ب��ۆ هاتنی‬ ‫هێزەكانی یەپەگە و گەریال بۆ ناوچەكانی‬ ‫رەب��ی��ع��ە و ش��ەن��گ��ال و شەهیدبوونی‬ ‫ئەندامانیان لەبەرگریكردنی خەڵكی‬ ‫سیڤیل لەو ناوچانەی باشوری كوردستان‪،‬‬ ‫پێتان وای��ە ئەمە ببێتە سەرەتایەك‬ ‫یان وەرچەرخانیك بۆ یەكێتی نەتەوەیی‬ ‫كە ل��ەرۆژئ��اوای كوردستانەوە دوو ساڵە‬ ‫بانگەوازی بۆ دەكرێت ل��ەدژی داعش و‬ ‫داگیركەرانی كوردستان؟‪.‬‬ ‫ـ ئامادەیی هێزەكانی یەپەگە و گەریال بۆ ئەو‬ ‫دەڤەرانە‪ ،‬مۆرالی ئێزدییەكان و خەڵكی كوردستان‬ ‫و پێشمەرگەی تێكشكاو بەرزكردەوە‪ .‬ئەمەش‬ ‫ئاماژەیەكی روونە كە یەكێتی نەتەوەیی ئەركێكی‬ ‫چەند گرنگە‪ .‬هەروەك بانگەواز و دەستپێشخەری‬ ‫خۆرئاوای كوردستان چەند گرنگە‪ .‬ئەمڕۆ كورد‬ ‫لەبەردەم هەڕەشەیەكی گەورەدایە‪ ،‬حكومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستان‪ ،‬هەرچەندە پڕە لەحیكایەتی‬ ‫دوبەیی كە بەرهەمی بە خوێنی هەزاران قوربانیی‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫مرۆیی‪ ،‬ئەنفال‪ ،‬سووتانی خاك‪ ،‬تااڵنكردنی ‪...‬‬ ‫كوردە‪ ،‬كە چی ئێستا لەشەو و رۆژێكدا لەژێر‬ ‫هەڕەشەی داعشدایە‪ .‬بۆیە ئەركی كۆی هێز و‬ ‫حیزبەكانی كوردستانە لەهەموو بەشەكانی‬ ‫كوردستاندا‪ ،‬هێزێكی هاوبەشی یەكگرتوو‪،‬‬ ‫لەپێناوی داكۆكیكردن لەهاوچارەنووسی كورد‬ ‫دروستبكەن‪ .‬حكومەتی هەرێمی كوردستان بە‬ ‫هۆی بوونی دەسەاڵت و توانای ماددییدا بەرپرسی‬ ‫سەرەكی ئەو ئەركە مێژوویەیە‪.‬‬ ‫هەنووكە كورد لەبەرچاوی جیهانەوە رووبەڕووی‬ ‫دڕەن��دەت��ری��ن ‌هێزی ئیسالمی ـ پانعەرەبیزم‬ ‫بووەتەوە‪ ،‬بۆیە ئەو یەكێتیە نەتەوەیە سەرەكیترین‬ ‫ئەركی ك��وردە‪ .‬ئەو ك��ردە ئێتیكییە‪ ،‬یەكێتی‬ ‫نەتەوەییە تەنێ هاوچارەنووسی هەر چوارپارچەی‬ ‫كورد لەهەڕەشەی داعش و شۆڤینیزمی نەتەوە‬ ‫داگیركارەكاندا رزگار ناكا؛ بەڵكو ئەو گوتارە‬ ‫خێڵەكییە نەتەوەییە دواكەوتووە‪ ،‬حیزبخوازی‪،‬‬ ‫خۆخۆرییە رەگئاژۆییەش لەهەناوی كۆمەڵگەی‬ ‫كوردستاندا كۆتایی پێدەهێنێت‪ .‬هاوكاتیش‬ ‫كاریگەریترین شێوازە كە زلهێزەكانی جیهان ناچار‬ ‫بكا كە پایەی كورد بەهەند وەربگرن‪ .‬بەمەش لەم‬ ‫دۆخەدا كە تێرۆر و ئاژاوەی جیهانی ئیسالمی‬ ‫تەنیوەتەوە‪ ،‬كورد جیاواز لەخۆی نیشاندەدا‪.‬‬ ‫لەهەمانكاتدا ئەو یەكتێتیە نەتەوەییە‪ ،‬كورد لەوە‬ ‫رزگار دەكا كە هەمیشە چاوەڕوانی بەزەیی و‬ ‫پشتیوانی جیهان بێت‪.‬‬ ‫ب��ەس��ت��ان��ەوەی ك���ورد ب��ە خێر و بەرەكەتی‬ ‫ئەمەریكا كە بۆ بەرژەوەندی خۆی بۆ ماوەیەك‬ ‫داعش بێهێز دەكا‪ ،‬كورد لەو هەژان و تەنگژە‬

‫‪19‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫شەڕی یەپەگە‪ ،‬كە تەنیا‬ ‫مۆراڵینیشتمانییهێزی‬ ‫سەرەكییەتی‪،‬بەرانبەرهێزێكی‬ ‫دڕندە و پڕچەكی وەك داعش‬ ‫لەماوەی ساڵێكدا‪ ،‬نەك هەر‬ ‫داكۆكی لەخاك و خەڵكی‬ ‫خۆی كرد؛ بەڵكو داعشیشی‬ ‫تێكشكاند‪ .‬كەواتە ئەوە راستییە‬ ‫كە تەنیا بە بوونی چەكی‬ ‫قوڕس ناتوانرێت رووبەڕووی‬ ‫دڕندەیی داعش ببییەوە؛ بەڵكو‬ ‫دەبێ ئایدیۆلۆژیی و ئێتێكێكی‬ ‫نیشتمانیش بین‪ ،‬تا شەڕی‬ ‫داعش بكەین‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئەوەی ناسنامەی هێزی‬ ‫سەربازیی یان پێشمەرگەی‬ ‫واڵتیك یان حكومەتێك‬ ‫دیاریدەكا‪،‬ئێتیكی‬ ‫بەرگرییكردنە لە كەرامەت‪،‬‬ ‫ژیان و سەروەریی هاوواڵتیان و‬ ‫خاك و واڵتەكەی‬


‫چاوپێكەوتن‬

‫‪20‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫ئێتیكییە نەتەوەییە رزگار ناكا؛ چونكە ئەمریكا‬ ‫لەبەر بەرژەوەندی خۆی ئەوكارە دەكا‪ ،‬رەنگە‬ ‫لەماوەیەكی كورتدا بەرژەوەندی ئەمەریكا وابكا‪،‬‬ ‫جارێكیتر پشت لەكورد بكاتەوە‪ .‬ئەوكاتە كورد‬ ‫دیسانەوە پەنا بۆ كوڕووزانەوە بەرانبەر بەختی‬ ‫خۆی دەباتەوە‪ .‬هیوادارین ئەو كۆژانەی كە ئەمڕۆ‬ ‫هەڕەشە لەشكۆی كورد دەكا‪ ،‬ببێتە راسانێكی‬ ‫ئەخالقی و بە راگەیاندنی هێزێكی بەرگریی‬ ‫یەكگرتوو گوتارێكی نیشتمانیی هاوسەردەم‪،‬‬ ‫بوونی كورد لە بێمێژوویی‪ ،‬دەرەوەی مێژوو كۆتا‬ ‫پێبهێنێ و رۆحی مێژوو بتەنێتەوە‪.‬‬ ‫* ئەوەی لەباشوری كوردستان لەم چەند‬ ‫ساڵەی ڕابردوودا زۆر دیار بوون‪ ،‬توێژێكە‬ ‫بەناوی"روناكبیر و رۆشنبیر"‪ ،‬ئەم توێژە‬ ‫كە لەسەر هەموو بابەتێك باش و خراپ‬ ‫دەی��گ��وت و دەی��ن��وس��ی‪ ،‬ل��ەم ڕەوش���ەی‬ ‫ئێستا كورد تێكەوتوە بێدەنگترینن‪ ،‬وەك‬ ‫نوسەرێكی دیاری كورد لەناوە و دەرەوەی‬ ‫واڵت‪ ،‬بێدەنگی ئ��ەم توێژە لەباشوری‬ ‫كوردستان چۆن شرۆڤە دەكەن؟‬ ‫ـ "رووناكبیری" كورد‪ ،‬لەم رۆژگاری بە دوبەییكردنەی‬ ‫كوردستاندا‪ ،‬مشخۆرترین و فشۆڵترین توێژی‬ ‫كۆمەڵگەی كوردن‪ .‬ئەو توێژە كاتی ئەوەیە رۆڵی‬ ‫خۆی بگێڕێت‪ ،‬لێ بە پێچەوانەوە ئەوەی نەیبێت‬ ‫بیركردنەوەیە‪ ،‬بۆیە بۆ ئەوەی لەتاریكدا خۆی‬ ‫مت و كپ دەكا‪ ،‬تا كەس نەیبینێت‪ .‬ئەو توێژە‬ ‫یەكێكە لەتوێژە سوومەندەكانی ئەو مشەخۆری و‬ ‫داڕمانە ئەخالقیەی كە لەكوردستاندا لەئارادایە‪.‬‬ ‫"رووناكبیر"ی كورد ئابووریی بە جۆرێك هاڕاندی‬ ‫كە نەك هەر بێدەنگە بەرانبەر ئەو رەوشە؛ بەڵكو‬ ‫ناخوازێ بشبینرێت؛ چونكە فێربوو وەك كوێخا‬

‫خەریكی بەزمی رۆژانە و چاوەڕوانی خەاڵت و‬ ‫بەخشیش بێت‪.‬‬ ‫ئەو توێژە منداڵی دۆخێكە كە هی بە دەنگهاتن‬ ‫و ئێتیكی نیشتمانی نییە؛ بەڵكو منداڵی‬ ‫كۆكردنەوەی گوتراوەكانە تا لەپێناو كەڵەكردنی‬ ‫پارەدا ستوونە سوواو‪ ،‬كتێبە كڵۆڵەكەی پێ پڕ‬ ‫بكاتەوە‪.‬‬ ‫دوای رووخانی رژێم كە پارە هەڵڕژا‪ ،‬حكومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستان‪ ،‬حیزبەكان‪ ،‬هاوشێوەی‬ ‫بوارەكانی تر تا بەو رێگەیەوە خەڵك دامەزرێنن‪،‬‬ ‫دەستییان كرد بە كردنەوەی بنكە و دەزگە بێبنەما‬ ‫و ناڕێكخراوەكان و دەركردنی گۆڤار و رۆژنامە‬ ‫و‪ ...‬تاد بێ بێسەروبەر‪ .‬بەمجۆرە هەرچی كەمێك‬ ‫خوێندەوارە بوو لەو بنكە و دەزگەیانە‪ ،‬بوون‬ ‫بە "رووناكبیر"‪ .‬ئیتر "رووناكبیر" لەكوردستان‬ ‫بە قەت كااڵیە ستۆك و ئێكسپایەرەكان بێژمار‬ ‫بوون‪ .‬نەبوونی"سیاسەتی كەلتوری" لە حكومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستاندا‪ ،‬ئەرك و رۆڵێكیش بۆ ئەو‬ ‫"رووناكبیر"ە مانای نەما‪ .‬بە بازارگانیكردن‪ ،‬بە‬ ‫دوبەیكردنی كوردستان وایكرد هیچ مانایەك بۆ‬ ‫ئێتیكی رۆشنبیریی نەمێنێتەوە‪.‬‬ ‫* زۆر سوپاس بۆ ئەو كاتەی تەرخانتان‬ ‫ك��رد بۆ ئ��ەم دیمانەیە‪ ،‬ئەگەر شتێك‬ ‫مابێت ل��ە دوا گ��وت��ە‪ .‬ئێمە دووب���ارە‬ ‫سوپاستان دەكەین؟‪.‬‬ ‫ـ سوپاس بۆ تۆ كە لەو دۆخە ئاڵۆزەدا بوارت‬ ‫رەخساند كە لەو گفتوگۆیەدا پێكەوە باس لەو‬ ‫دۆخە غەمگینە و باس لەقەدەری كورد بكەین‪.‬‬ ‫هیوادارین ئەو شكستە سیاسی‪ ،‬سەربازیی و‬ ‫ئەخالقیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان‪ ،‬ببێت‬ ‫بە وەرچەرخانێكی نەتەوەیی‪.‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ئەو كردە ئێتیكییە‪،‬‬ ‫یەكێتینەتەوەییەتەنێ‬ ‫هاوچارەنووسیهەر‬ ‫چوارپارچەی كورد‬ ‫لەهەڕەشەی داعش‬ ‫و شۆڤینیزمی نەتەوە‬ ‫داگیركارەكاندا رزگار ناكا؛ بەڵكو‬ ‫ئەو گوتارە خێڵەكییە نەتەوەییە‬ ‫دواكەوتووە‪،‬حیزبخوازی‪،‬‬ ‫خۆخۆرییەرەگئاژۆییەش‬ ‫لەهەناویكۆمەڵگەی‬ ‫كوردستانداكۆتاییپێدەهێنێت‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئامادەییهێزەكانییەپەگە‬ ‫و گەریال بۆ ئەو دەڤەرانە‪،‬‬ ‫مۆرالی ئێزدییەكان و خەڵكی‬ ‫كوردستان و پێشمەرگەی‬ ‫تێكشكاو بەرزكردەوە‪ .‬ئەمەش‬ ‫ئاماژەیەكی روونە كە یەكێتی‬ ‫نەتەوەیی ئەركێكی چەند‬ ‫گرنگە‪ .‬هەروەك بانگەواز و‬ ‫دەستپێشخەریخۆرئاوای‬ ‫كوردستان چەند گرنگە‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪21‬‬

‫وتار‬

‫كێ ناچێتە ژێر چەتری نەتەوەییەوە؟!‬ ‫ن‪ /‬كوردۆ شوانی‬ ‫هەڵوێستی نەتەوەیی یان هەماهەنگی نەتەویی‬ ‫لەپرسە چارەنوسسازەكاندا پێویستیەكی‬ ‫هەنوكەیی و هەمیشەییە بۆ گەلی كورد‪ .‬هەڵبەتە‬ ‫بەرپرسیارێتی ئەو ئەركە دەكەوێتە ئەستۆی‬ ‫الیەنە سیاسیەكان بەر لەهەر كەسێك؛ چونكە‬ ‫پارتە سیاسیەكان هەریەكەیان نوێنەرایەتی‬ ‫و پێشەنگایەتی بەشێك لەكۆمەڵگەی كورد‬ ‫دەك����ەن‪ ،‬ڕوداو و پێشهاتەكانی ئێستای‬ ‫كوردستان ئەو ڕاسیتیەی بۆ هەموو الیەك ڕون‬ ‫و ئاشكرا كردووە كە گەرەنتی سەركەوتنی هێزە‬ ‫كوردستانیەكان و گەلی كورد بەسەر هەموو‬ ‫ئاستەنگی و پیالنگێڕیەكاندا تەنها یەكڕیزی و‬ ‫هاوهەڵوێستی و گردبونەوەیە لەژێر یەك چەتری‬ ‫نەتەوەییدا‪ ،‬كاركردن لەسەر بەستنی كۆنگرەی‬ ‫نەتەوەیی و داڕشتنی نەخشەی كاری هاوبەش‬ ‫بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو‬ ‫مژارێكی زۆر پێویستە و هەموو تاكێك لەم واڵتەدا‬ ‫دەركی پێكردووە‪.‬‬ ‫هەوڵ و تەقەالیەكی زۆر خرایەگەڕ بۆ ئەوەی‬ ‫گەلی كورد بگات بەو دەسكەوتە نەتەوەییە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو هەوڵدانە گشتگیر نەبوو لەچوارپارچەی‬ ‫كوردستانەوە و بەیەك ئاست بەدی ناكرا‪ ،‬هێزە‬ ‫كوردیەكان ئەگەر لەالیەكەوە زۆر جدی و پێداگربوبن‬ ‫و تێكۆشانیان بۆ ئەوە كردبێت‪ ،‬لەالیەكی ترەوە‬ ‫نەك بەدەنگەو چون نەبووە؛ بەڵكو ئاستەنگیش‬ ‫دروستكراوە‪ ،‬بڕوام بەو بیرۆكەیە نەماوە كە بۆ‬ ‫كۆكردنەوەی سەرجەم الیەنەكان لەژێر چەترێكی‬ ‫نەتەوەییدا داڕێژراوە و بۆ گەیشتن بەئەنجامێكی‬ ‫سەركەوت و لەهەوڵداندایە‪ ،‬لەڕاستیدا ڕەش بین‬ ‫نیم بە ئایندەی گەلی كورد و خەبات و تێكۆشانە‬ ‫پیرۆزەكەی لەتەواوی كوردرستاندا‪ ،‬بەاڵم كاتێك‬ ‫تابلۆیەك بۆ خۆی بەڕەنگی ڕەش ڕەنگڕێژكرا‬ ‫بێت‪ ،‬مرۆڤ ناتوانێت تروسكەیەكی ڕوناكی تێدا‬ ‫بەدی بكات‪.‬‬ ‫شەڕی دوژمنانی كورد و كوردستان لەڕێگەی‬ ‫بەكارهێنانی كۆمەڵی دڕەن���دەی ناخڕەش و‬ ‫تینو بەخوێنی وەك تیرۆریستان داعش‪ ،‬زەنگی‬ ‫ئاگاداركردنەوەی تەواوی گەلی كورد و الیەنە‬ ‫سیاسیەكانی كوردستانە بۆ ئ��ەوەی چیتر بە‬ ‫ناتەبایی و پرش و بەاڵوی نەمێنەوە‪ ،‬چەتەكانی‬ ‫داعش بە نەتەوەی كوردیان وت بەبێ جیاوازی‬ ‫ئاینی و ئاینزایی و پارچەگەرێتی گیان و ماڵ‬ ‫و منداڵ و خاكتان تااڵن و وێران و خەڵتانی‬ ‫خوێن دەكەین‪ ،‬ئەگەر لەئێستا بەدواوە هەركەس‬ ‫و الیەنێك یەك وشەی نابەجێی دەركان گوایە‬ ‫داعش شەڕی كورد ناكەن‪ ،‬پێویستە بێدەنگی‬ ‫لەبەرامبەری قەبوڵ نەكرێت و بە تاوانی ناپاكی‬ ‫لەگەل و نیشتمان و بانگەشە بۆ تیرۆریستان و‬

‫داگیركەرانی كوردستان دادگایی بكرێت‪.‬‬ ‫زی��ات��ر ل��ەدووس��اڵ��ە ئ��ەو دڕن���دە ن��اخ ڕەشانە‬ ‫لەڕۆژئاوای كوردستان شەڕی گەلی كورد دەكەن‬ ‫و ژن و منداڵی بێ تاوانی ئەو بەشەی كوردستان‬ ‫كۆمەڵكوژ دەكەن‪ ،‬بەاڵم دەسەاڵتداری باشوری‬ ‫كوردستان نەك ئامادە نەبوو كۆمەك و هاوكاری‬ ‫هاوزمان و هاونیشتمانی خۆی بكات؛ بەڵكو زۆر‬ ‫جار پاكانیەكان بۆ تیرۆریستان دەكرد كە هیچ‬ ‫تاوانێكی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام نەداوە؟!‪.‬‬ ‫لەئێستادا چەتە تیرۆریستەكانی داعش بە كردەوە‬ ‫دڕندانەكانیان لەشەنگال كارێكی وایانكردووە‬ ‫ل��ەت��ەوای جیهاندا دەنگی داوەت���ەوە‪ .‬ئ��ەوەی‬ ‫لەشەنگال بەسەر گەلی كوردی ئێزیدی هاتووە‬ ‫جینۆساید و تااڵن و كۆمەڵكوژی و ئەنفالێكی تری‬ ‫گەلی كوردە بە شێوەیەكی ئاشكرا و لەبەرچاو‪،‬‬ ‫بەاڵم بێدەنگی و بێخەمییەكی ئاشكراش بەدی‬ ‫دەكرێت‪.‬‬ ‫ڕوداوە تراژیدیەكانی شەنگال و هەڕەشەی‬ ‫م��ەرگ و كومەڵكوژیەكی هاوشێوە لەسەر‬ ‫ئاوارەكانی كەمپی مەخمور و فراوانتر بونی‬ ‫بازنەی تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش‪ ،‬هەروەها‬ ‫نێتی پەلهاویشتنیان بۆ سەردەسكەوتەكانی‬ ‫هەرێمی باشوری كوردستان ب��وو بەهۆكاری‬ ‫ئ��ەوەی هێزەكانی پاراستنی كوردستان وەك‬ ‫هێزی پێشمەرگە و یەكینەكانی پاراستی گەل‬ ‫و یەكینەكانی پاراستنی ژن و هێزی پاراستنی‬ ‫گەل لەچوار بەشی كوردستانەوە كۆبكاتەوە‪ ،‬هەر‬ ‫ئەوەش بوو بە هۆی سەركەوتنی هێزی پاراستنی‬ ‫كوردستان بەسەر تیرۆریستان و پیالنگێڕاندا‪.‬‬ ‫ئ���ەوەی زۆر جێگەی ش��ان��ازی و دڵخۆشیە‬ ‫هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی یەكینەكانی‬ ‫پاراستنی گەل بوو‪ ،‬ئەوان لەگەڵ ئەوەی زیاتر‬ ‫لەدوو ساڵە لەشەڕێكی زۆر قورسدان بۆ پاراستنی‬ ‫دەسكەوتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لەبەرامبەر‬ ‫چەتەكانی داعش و هاوكارەكانی داعش‪ ،‬هاوكات‬ ‫هێرشێكی چڕی دڕندانە لەسەر شاری كۆبانی‬ ‫بوو‪ ،‬بەاڵم كاتێك دركیان بە مەترسی چەتەكان‬ ‫كرد لەسەر ڕەبیعە و زومار و شەنگال بەو توانە‬ ‫سنوردارەی لەبەردەستیاندا بوو بێ دوودڵی‬ ‫خویان گەیاندە بەرەكانی شەڕ و هەزاران مرۆڤیان‬ ‫لەمردن ڕزگار كرد‪.‬‬ ‫ئاشكرایە ئەگەر سستی نەكرایە و خۆدزینەوە‬ ‫نەبوای لەبەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان‬ ‫ئەو كارەساتە شومە بەسەر گەلی كوردی ئیزیدیدا‬ ‫نەدەهات و داگیركەران و تیرۆریستان نەیاندەتوانی‬ ‫بەو شێوەیە پەالماری كوردستان بدەن‪ ،‬ئەوەی‬ ‫هێز و الیەنی سیاسی نەیكرد یاننەیویست بیكات‬ ‫لەسەر مێزی گفتوگۆ لەپرسی نەتەوەییدا‪،‬‬ ‫هێزی پاراستنی كوردستان لەگۆڕەپانی جەنگدا‬ ‫ئەنجامیدا و سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا‪.‬‬ ‫دەمەوێت لەكۆتایدا ئەوە بڵێم ئەو كارەساتەی‬

‫ئەوەی هێز و الیەنی‬ ‫سیاسینەیكردیاننەیویست‬ ‫بیكات لەسەر مێزی گفتوگۆ‬ ‫لەپرسینەتەوەییدا‪،‬‬ ‫هێزی پاراستنی كوردستان‬ ‫لەگۆڕەپانیجەنگدا‬ ‫ئەنجامیدا و سەركەوتنی‬ ‫گەورەیبەدەستهێنا‬ ‫لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەسەر گەلی كورد هات‬ ‫زۆر بابەتی تەم و مژاوی ڕونكردەوە‪ ،‬پێویستە‬ ‫ل��ەوە زیاتر چاوپۆشی لەهەر هەڵە و كەم و‬ ‫كورتیەكی بەئاگایی یان بێ ئاگایی نەكرێت‪،‬‬ ‫پێویستە لەوەزیاتر موجاملەی سیاسی نەكرێت و‬ ‫پەنجە بخرێتە سەر خاڵی الواز لەهەر شوێن و‬ ‫الیەك هەبێت‪ ،‬پێویستە چیتر چاوەڕوانی ئەوە‬ ‫نەبین تەواوی هیز و الیەنەكان لەژێر چەترێكی‬ ‫نەتەوەییدا كۆبێتەوە‪ ،‬پێویستە هەرچی زووە‬ ‫الیەنە سیاسیەكان ئەزموونی نەتەوەیی لەهێزی‬ ‫هاوبەشی پاراستنی كوردستان وەرگ���رن و‬ ‫زۆرترینیان لەژێر چەتری نەتەوەییدا كۆبنەوە‪،‬‬ ‫هەر الیەنێكیش نەهاتە ژێر ئەو چەترەوە لێگەڕێن‬ ‫تا لەپێش چ��اوی ت��ەواوی گەلی ك��ورد بارانی‬ ‫شەرمەزاری و بەكرێگیراوی دوژمنانی كوردستان‬ ‫تەڕی دەكات و بۆ هەموو الیەك ئاشكرا دەبێت كە‬ ‫بەرژەوەندی كوردی ناوێت‪.‬‬


‫چاوپێكەوتن‬

‫كەمال چۆمانی؛‬

‫‪22‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫رۆژئاوا سەلماندی لەرووى سیاسی و جیۆپۆلیتیكی و سەربازییەوە پاڵپشتی باشور و پێشمەرگەیە‬

‫"دەبێ هاوكاریەكانی قەندیل و رۆژئاوا‪ ،‬بە هاوكاریی پیرمام و هەولێر و سلێمانی وەاڵمبدرێتەوە"‬ ‫نوسەر و رۆژنامەنوس "كەمال چۆمانی"‪،‬‬ ‫هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زمانی‬ ‫ئینگلیزیی‪ .‬نوسەرە لە دەزگای نێودەوڵەتیی‬ ‫ئەلمۆنیتەر و یەكێكە لە دامەزرێنەرانی‬ ‫دام�������ەزراوەی س��ی��اس��ەت��ی ك��وردی��ی كە‬ ‫دامەزراوەیەكی لێكۆڵینەوەی ستراتیژیی‬ ‫و شیكردنەوەی سیاسییە‪ .‬چۆمانی بۆ‬ ‫دەزگا ناوخۆییەكان و دەزگا جیهانییەكان‬ ‫نوسیویەتی و دەنوسێ‪ ،‬لەناویاندا‪ ،‬گۆڤاری‬ ‫لڤین‪ ،‬ئاوێنە و هاواڵتیی و فۆڕن پۆڵسی و‬ ‫جەدەلییە و كوردستان تریبیون و ‪ ...‬هتد‪.‬‬ ‫لەم دی��دارەی��دا بۆ گۆڤاری "رۆژی واڵت"‬ ‫تیشك ئ��ەخ��ات��ە س���ەر چ��ەن��د پرسێكی‬ ‫هەنوكەیی كە پەیوەستن بەو ڕوداوانەی‬ ‫دوای��ی و یەكگرتنی ك��وردان و كۆنگرەی‬ ‫نەتەوەیی و رۆژئاوای كوردستان‪.‬‬

‫ئا‪ /‬زۆسك چۆمانی‬ ‫* ه��ەر لەگەڵ دروستبوونی رێكخراوی‬ ‫تیرۆریستی (داعش) زۆر الیەن بانگەوازی‬ ‫دروستكردنی هێزی هاوبەشیانكرد بۆ‬ ‫بەرگریكردن لە خاكی كوردستان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پارتەكانی باشوری كوردستان بەدەم ئەو‬ ‫بانگەوازیەوە نەهاتن‪ ،‬پێت وانیە ئەوەی‬ ‫ئێستا ڕوو دەدات كەمتەرخەمی ئەو یەك‬ ‫نەگرتنەیە؟‪.‬‬ ‫ـ ئەمە نەك هەر كەمتەرخەمیی ب��وو؛ بەڵكو‬ ‫هەڵەیەكی ستراتیژیی گەورەی باشوری كوردستان‬ ‫بوو‪ .‬راستە لەڕوی قانونییەوە زەحمەتە هێزێكی‬ ‫یەكگرتوو دروستبكرابوایە‪ ،‬ب��ەاڵم دەب��وای��ە‬ ‫لێكتێگەیشتنی ت��ەواو هەبوایە و هاوكاریی‬ ‫لۆجیستیكییش لەنێوان هێزەكاندا بونی هەبوایە‪.‬‬ ‫ئ��ەوەی روی��دا لە شنگال‪ ،‬شكستێكی گەورەی‬ ‫سیاسەتی باشوری كوردستان ب��وو‪ .‬باشوری‬ ‫كوردستان نەك هەر نەیتوانی لەگەڵ رۆژئاوای‬ ‫كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستاندا‬ ‫هەماهەنگیی دروستبكا؛ بەڵكو دژایەتیشیانی كرد‪.‬‬ ‫دەبێ سوپاسی گەریال بكەین كە بە عەقڵییەتی‬ ‫تۆڵە مامەڵەیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و‬ ‫باشوری كوردستان نەكرد‪ ،‬ئەگەرنا تەنها بێدەنگی‬ ‫هەڵبژاردن الی گەریال ب��ەس ب��وو بۆ ئ��ەوەی‬ ‫قەیرانەكە بۆ باشور سێ ئەوەندە ببێتەوە‪.‬‬ ‫* وەك خەلیفەی دەوڵ��ەت��ی ئیسالمی‬ ‫دەڵ��ێ��ت‪ ،‬داع���ش پ��ەی��وەس��ت نییە بە‬

‫هیچ سنورێك و سنوری هیچ واڵتێك و‬ ‫هەرێمێك ناناسێت‪ ،‬ئایا مەترسیەكانی‬ ‫ئەو گوتارە چییە بەسەر گەلی كوردەوە؟‪.‬‬ ‫ـ ئەو دیدەی داعش‪ ،‬لە سەرەتاوە الی هەموان‬ ‫ئاشكرا بوو‪ ،‬بەاڵم سیاسەتە كورتبینەكانی پارتی‬ ‫دیموكراتیی كوردستان‪ ،‬وایكرد مەترسیی ئەو دیدە‬ ‫نەبینن‪ .‬بۆ داعش‪ ،‬سنور بونی نییە‪ ،‬جیاوازی‬ ‫نێوان پێشمەرگە و گەریال تەنها ناوەكانیانە‪،‬‬ ‫جیاوازیی نێوان رۆژئاوا و باشور تەنها هەڵكەوتەی‬ ‫جوگرافیایانە‪ ،‬بەداخەوە سەركردایەتیی سیاسیی‬ ‫كورد لێرە هەستی بەو مەترسییە نەكرد‪ .‬لە‬ ‫نەخشەی داعشدا‪ ،‬دابەشبونی كوردستان نییە؛‬ ‫بەڵكو كوردستانێك هەیە لەژێر سایەی خەالفەتی‬ ‫ئیسالمیی‪ ،‬ئەو خەالفەتەی داع��ش‪ ،‬دەب��وا زو‬ ‫تێگەیشتباین كە جیاوازیی ناكات لەنێوان باشور‬ ‫و رۆژئ��اوا؛ بەڵكو تەنها مەسەلەی كات بوو نە‬ ‫هیچیتر‪.‬‬ ‫الی خەلیفەی دەوڵ��ەت��ی ئیسالمی‪ ،‬ئ��ەوەی‬ ‫دەبێ شەڕی بكرێ ئەوانەن كە لەسەر زەمینی‬ ‫خەیاڵكراوی خەالفەت ژیاندەكەن و بەیعەتیان بە‬ ‫خەلیفە نەداوە‪ .‬سەركردایەتی سیاسی كوردستانی‬ ‫باشور نەیانتوانی دیدی داعش بخوێننەوە بۆیە‬ ‫توشی ئەو شكستە گەورەیە هاتین‪.‬‬ ‫* لە كەناڵەكانی راگەیاندنی نزیك لە‬ ‫پارتیەوە لە كاتی هێرشەكانی موسڵ‬ ‫ڕاستەوخۆ وتەبێژی داعش قسەی كردو‬ ‫وتی‪":‬ئێمە شەڕ دژی كورد ناكەین"‪ ،‬ئەم‬ ‫لێدوانەی داع��ش نەبووە هۆی كەمتەر‬ ‫خەمی فەرماندەكانی پارتی و بەتایبەتی‬ ‫لە شەنگال كە بە بێ بەرگری پێشمەرگە‪،‬‬ ‫داعش توانی ناوچەكە داگیر بكات؟‪.‬‬ ‫ـ خ��ۆی ئ��ەم��ە كێشەیەكی ق��وڵ��ی ش��ێ��وازی‬ ‫سیاسەتكردنی هەرێمی كوردستانە‪ ،‬هەمیشە بە‬ ‫لێدوانی وا دڵخۆش دەبن‪ .‬هەرگیز نابێ دوژمن‬ ‫بە كەم بگریت‪ ،‬هەروەك چۆن نابێ بە زۆریشی‬ ‫بگرین‪ .‬پارتی لە هەردوو حاڵەتەكەدا هەڵەی كرد‪،‬‬ ‫سەرەتا داعشی بە هیچ زانی و هەستی نەكرد‬ ‫هێرشدەكاتە سەر هەرێم‪ ،‬دواتریش داعشی زۆر‬ ‫گەورە كرد و نەیتوانی دژی بجەنگێ و هانای بۆ‬ ‫ئەمریكا و هێزی گەریال برد‪ .‬سوپاس بۆ گەریال و‬ ‫ئەمریكا كە هاوكارمان بون‪.‬‬ ‫داعش بەپالنێكی تۆكمەوە سیاسەتی شەڕكردنی‬ ‫هەرێمی كوردستانی داڕش��ت؛ بێدەنگی نواند‬ ‫لەبەرانبەر كوردستان‪ ،‬بەهۆی شەڕنەكردنی دژی‬ ‫سنوری زەرد سەرەتا وای نیشاندا كە ئەوە شەڕی‬

‫مەسعودبارزانی‬ ‫لێكدانەوەكانی هەڵە بوون‬ ‫بۆ داعش و گۆڕانكارییەكان‪،‬‬ ‫راوێژكار و میدیاكارەكانی‬ ‫دەوروبەری‪ ،‬زۆر بە هەڵە‬ ‫روداوەكانیان بۆ لێكدانەوە‪،‬‬ ‫بۆیەتوشیشكستێكی‬ ‫سیاسی و عەسكەری‬ ‫گەورەیان كرد‬ ‫‪..........‬‬ ‫بارزانی زیاتر بە دوای‬ ‫بەرژەوەندییەسیاسییە‬ ‫كورت مەوداكانی خۆیەوە‬ ‫بوو نەك بەرژەوەندییە‬ ‫سیاسییەبااڵكانینیشتیمان‬ ‫و نەتەوە‬ ‫دژی دۆستانی شیعەیە "یەكێتی"‪ ،‬ئینجا لەڕێی‬ ‫میدیای پارتی و یەكێتیەوە ورد و درشتی پالن‬ ‫و جۆری چەكی پێشمەرگە و شیوازی دانیشتن‬ ‫و سەنگەرگرتنی پێشمەرگە شارەزا بوو‪ ،‬ئینجا‬ ‫لەپڕێكەوە هێرشی كرد و پێشمەرگەی شكاند‪.‬‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪23‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫خەندەق هەرێمی كوردستانی رزگار نەكرد‪ ،‬ئەوەی هەرێمی كوردستانی رزگار كرد‬ ‫برایەتی یەپەگە و پێشمەرگە بوو‪ .‬حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێ تێبگا چارەنوسی‬ ‫رۆژئاوا و هەرێم لە گۆڕانكارییەكانی ئێستای رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا بەیەكەوە بەندە‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئەوەی رویدا لە شنگال‪ ،‬شكستێكی گەورەی سیاسەتی باشوری كوردستان بوو‪ .‬باشوری‬ ‫كوردستان نەك هەر نەیتوانی لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستاندا‬ ‫هەماهەنگیی دروستبكا؛ بەڵكو دژایەتیشیانی كرد‪ .‬دەبێ سوپاسی گەریال بكەین كە بە‬ ‫عەقڵییەتی تۆڵە مامەڵەیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و باشوری كوردستان نەكرد‬ ‫شكانی یەكەمجاری پێشمەرگە و ئەو دڕندایەتییەی‬ ‫ئەنجامیاندا‪ ،‬ب��ەت��ەواوی ورەی پێشمەرگە و‬ ‫خەڵكیان شكاند و بۆیە پێشڕەوییان كرد تا هێڵی‬ ‫سی و شەشی جاران تا نیشانیبدەن كە ئەمە‬ ‫پالنێكی داڕێژراوی تۆكمەیە‪.‬‬

‫پێشمەرگە لە ناوچەكانی كەركوك و جەلەوال و‬ ‫خورماتوو‪ .‬ئەو پالنەشیان‪ ،‬دیسان سەركەوتو‬ ‫بوو‪ ،‬ئەگەر تەماشا بكەن‪ ،‬دوای سەرقاڵكردنی‬ ‫هێزی پێشمەرگە لەهەموو قۆڵەكانەوە‪ ،‬توانیان‬ ‫كۆنترۆلی جەلەوال بكەنەوە‪.‬‬

‫* ئایا ئەو هێرشانەی داعش بە تایبەتی‬ ‫بۆسەر (شەنگاڵ و رەبیعە) جیا لەهەموو‬ ‫سنورەكانی ت��ر بۆچی ئەگێڕیتەوە كە‬ ‫ناوچەكە هەم لە خۆئاوا نزیكە و هەمیش‬ ‫دانیشتوانەكەی زۆرینەی ئێزیدین؟‪.‬‬ ‫ـ داعش دەیەویست لەڕێی گرتنی شەنگالەوە‪،‬‬ ‫هێرش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان و شاری‬ ‫حەسەكە‪ ،‬بەاڵم هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی‬ ‫گ��ەل زوو توانیان ئ��ەو خەونە تێكبشكێنن‪.‬‬ ‫لەالیەكی تریش‪ ،‬داعش ویستی بەرەو هەرێمی‬ ‫كوردستان هەنگاوبنێ و ئامانجیان بوو شكۆی‬ ‫پێشمەرگە بشكێنن لەناوچەكانی هاوسنوریان‪.‬‬ ‫ئامانج لەوەدا‪ ،‬مەژغوڵكردنی هێزی پێشمەرگە‬ ‫بوو لەهەموو قۆڵەكانەوە؛ چونكە بیرمان نەچێ‬ ‫داعش نەیتوانیبوو هیچ پێشڕەوییەك بكا دژی‬

‫* ئایا لێدانی خەندەق لەبەینی رۆژئ��اوا‬ ‫و ب��اش��وری ك��وردس��ت��ان ل��ەالی��ەن پارتی‬ ‫كە بە مەبەستی پاراستن بەناویانكرد‪،‬‬ ‫لەهەمانكاتدا رۆژئاوا ناوی لێنا(خەندەقی‬ ‫خیانەت)‪ ،‬كە چی لە ئێستاشدا لە الیەن‬ ‫خ��ودی پ��ارت��ی��ەوە ب��ۆ سەالمەتی خۆیان‬ ‫خەندەقەكە پڕ ئەكرێتەوە‪ ،‬لێكداوەنەی‬ ‫جەنابتان چۆنە لەسەر ئەمە؟‪.‬‬ ‫ـ دەم��ەوێ بڵێم خەندەق هەرێمی كوردستانی‬ ‫رزگار نەكرد‪ ،‬ئەوەی هەرێمی كوردستانی رزگار‬ ‫كرد برایەتی یەپەگە و پێشمەرگە بوو‪ .‬حكومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستان دەبێ تێبگا چارەنوسی رۆژئاوا‬ ‫و هەرێم لە گۆڕانكارییەكانی ئێستای رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاستدا بەیەكەوە بەندە‪ .‬ئێمە زوو گوتمان‪،‬‬ ‫كەوتنی كۆبانێ كەوتنی هەولێرە‪ .‬خەندەق ئەو‬

‫راستییەی بۆ هەموو ك��وردان سەلماند‪ ،‬تەنها‬ ‫یەكێتی نەتەوەیی دەتوانێ لەهەڕەشەی تێرۆر‬ ‫بمانپارێزێ نەك خەندەق‪.‬‬ ‫* كاتێك موسڵ گیرا لە الیەن داعشەوە‪،‬‬ ‫مسعود بارزانی لەناو پەرلەمان وتی ئێمە‬ ‫سنورمان لەگەڵ والتێكی ترە بە درێژایی‬ ‫(‪1300‬كم) كە مەبەستی داعش بوو‪ ،‬ئایا‬ ‫ئەو ڕەوایەتیدانەی بە داعش و هێرشەكانی‬ ‫بۆسەر شەنگاڵ چۆن ئەبینن؟‪.‬‬ ‫ـ مەسعود بارزانی لێكدانەوەكانی هەڵە بوون بۆ‬ ‫داعش و گۆڕانكارییەكان‪ ،‬راوێژكار و میدیاكارەكانی‬ ‫دەوروب����ەری‪ ،‬زۆر بە هەڵە روداوەك��ان��ی��ان بۆ‬ ‫لێكدانەوە‪ ،‬بۆیە توشی شكستێكی سیاسی و‬ ‫عەسكەری گەورەیان كرد‪ .‬لێدوانەكانی مەسعود‬ ‫بارزانی لەبەرامبەر دەوڵەتی خەالفەتدا‪ ،‬زۆر‬ ‫كورتبین بوون‪ .‬شەرعییەت دانیش بە هەبونی‬ ‫دەوڵەتێكی دی فاكتۆی نوێی وەك داع��ش‪،‬‬ ‫پرسیارێكی جەوهەری دروستكرد‪ .‬ئەی بۆچی‬ ‫ئەو ددانپێنانە بۆ رۆژئاوای كوردستان بونی نییە‬ ‫وەك هێزێكی سیاسیی و دیمۆكرات كە ئامانجی‬


‫چاوپێكەوتن ‪24‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫ئاواكردنی پێكەوەژیان و دیمۆكراسیە نەك تێرۆر و‬ ‫تۆقاندن وەك داعش‪ .‬ئەمە نیشانیدا‪ ،‬بارزانی زیاتر‬ ‫بە دوای بەرژەوەندییە سیاسییە كورت مەوداكانی‬ ‫خۆیەوە بوو نەك بەرژەوەندییە سیاسییە بااڵكانی‬ ‫نیشتیمان و نەتەوە‪.‬‬ ‫* ب��ۆ ب��ە ه��ان��ا وەه��ات��ن��ی ه��ێ��زەك��ان��ی‬ ‫پێشمەرگە‪ ،‬لەالیەن یەپەگە و یەپەژە‬ ‫لەرۆژئاوای كوردستان و ناردنی گەریالكان‬ ‫لە قەندیل بۆ پاراستنی باشوری كوردستان‪،‬‬ ‫چۆن لێكی ئەدەیتەوە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی كە‬ ‫پێشوتر دژایەتی رۆژئاوا دەكرا؟‪.‬‬ ‫ـ رۆژئاوا سەلماندی كە نەك تەنها لەڕوی سیاسی و‬ ‫جیۆپۆلەتیكەوە پاڵپشتییەكی گەورەی كوردستانە‬ ‫لەداهاتوودا دەبێتە ئەو هێزەی هەمیشە بااڵنسی‬ ‫هێز بۆ حكومەتی هەرێم راستدەكاتەوە؛ بەڵكو‬ ‫ل��ەڕوی سەربازیشەوە سەلماندی كە ئەگەر‬ ‫پێكەوەیی هەبێ‪ ،‬رزگاركەری پێشمەرگەیە لەكاتە‬ ‫سەختەكاندا‪ .‬ئەم هاوكارییەی قەندیل و رۆژئاوا‪،‬‬ ‫دەبێ بە هاوكاریی پیرمام و هەولێر و سلێمانی‬ ‫وەاڵمبدرێتەوە‪ ،‬ئەمە رێگای سەركەوتنە‪.‬‬ ‫* ئ��ێ��وە و چ��ەن��د رۆژن��ام��ەن��وس��ێ��ك��ی تر‬ ‫كەمپەینێكتان پێكهێنا بۆ ئەوەی هەرسێ‬ ‫سەرۆكایەتیەكەی ه��ەرێ��م ب��ە فەرمی‬ ‫كانتۆنەكانی رۆژئ��اوا بناسێنن ئ��ەوە بە‬ ‫كوێ گەیشت؟‪.‬‬ ‫ـ ئەو كەمپینە لەالیەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی‬ ‫كوردستانەوە زۆر بەباشی پێشوازی لێكرا و‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫نماییشكردوە كە ئەمەش دۆخێكی مەترسیدارە‪.‬‬ ‫كۆنگرەی نەتەوەیی هەبوایە‪ ،‬روداوەكانی شنگال‬ ‫ب��ەو ج��ۆرە ن��ەدەب��ون‪ .‬بۆ ئ��ەوەی ك��ارەس��ات و‬ ‫شكستی شنگال دوب��ارە نەبێتەوە‪ ،‬كۆنگرەی‬ ‫نەتەوەیی دەبێ لەزوترین كاتدا ببەسترێ‪.‬‬

‫سەرۆكایەتی پەرلەمان بەیاننامەیەكی دەركرد كە‬ ‫یەپەگە و رۆژئاوای بە تێكۆشەر و برا و قارەمان‬ ‫ناساند‪ ،‬بەیاننامەكە تا بڵێی بەیاننامەیەكی‬ ‫پێویست و لەشوێن خۆیدا بوو‪ .‬دوای ئەمەش‪،‬‬ ‫"‪ "٥٨‬ئەندام پەرلەمان داوای بەڕەسمی ناساندنی‬ ‫كانتۆنەكانی رۆژئاوایان كرد‪ ،‬هەروەك چۆن ئێمەش‬ ‫لەبەیاننامەكەدا داوامانكرد بوو‪ ،‬بەاڵم دواتر ئەندام‬ ‫پەرلەمانەكانی پارتی‪ ،‬ئیمزاكانی خۆیان كێشایەوە‬ ‫بە بیانووی قانونی نەبوون‪ .‬دواتریش مەسەلەی‬ ‫داعش دروستبوو كە كەمتەرخەمیمان هەیە كە‬ ‫ب��ەدواداچ��ون��ی زیاترمان بۆ ن��ەك��ردوە‪ .‬لێرەوە‬ ‫داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان و لیستی پارتیە‬ ‫سیاسییەكان دەكەم كە جارێكی تر مەسەلەی‬ ‫بەڕەسمی ناساندنی رۆژئاوای كوردستان ببەنەوە‬ ‫پەرلەمان‪ ،‬رۆژئاوا لەروداوەكانی داعشدا بەڕاستی‬ ‫سەلماندی كە شایانی رێزی زیاتر و ناساندنی‬ ‫رەسمیە لەپەرلەماندا‪.‬‬

‫لێرەوە داوا لەسەرۆكایەتی‬ ‫پەرلەمان و لیستی پارتیە‬ ‫سیاسییەكان دەكەم كە جارێكی‬ ‫ترمەسەلەیبەڕەسمیناساندنی‬ ‫رۆژئاوای كوردستان ببەنەوە‬ ‫پەرلەمان‪ ،‬رۆژئاوا لەروداوەكانی‬ ‫داعشدا بەڕاستی سەلماندی كە‬ ‫شایانی رێزی زیاتر و ناساندنی‬ ‫رەسمیەلەپەرلەماندا‬

‫* لە ڕەوشێكی وای ئاڵۆزدا كە خەتەریەكان‬ ‫بە تەواوەتی بەسەر كوردەوەن لەهەموو‬ ‫شوێنێكدا‪ ،‬كۆنگرەی نەتەوەیی چەند بە‬ ‫زەرور ئەزانن؟‪.‬‬ ‫ـ داع��ش تەنها ی��ەك س��ودی هەبوو؛ كوردانی‬ ‫هەر چوار پارچەی كۆكردەوە‪ .‬هیچ رێگرییەك‬ ‫نەماوە بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی‪ .‬ئەگەر‬ ‫كۆنگرەی نەتەوەیی نەبەسترێ‪ ،‬گومان دەكەم‬ ‫دوای روداوەك��ان��ی داع��ش دۆخ��ی نێوان هێزە‬ ‫سیاسییەكان زۆر پێش داعش نالەبارتر بێ بەهۆی‬ ‫ئەوەی هێزەكان توانای سەربازییان بۆ یەكتر‬

‫‪..........‬‬ ‫هیچ رێگرییەك نەماوە بۆ‬ ‫بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی‪.‬‬ ‫ئەگەر كۆنگرەی نەتەوەیی‬ ‫نەبەسترێ‪ ،‬گومان دەكەم دوای‬ ‫روداوەكانی داعش دۆخی نێوان‬ ‫هێزە سیاسییەكان زۆر پێش‬ ‫داعش نالەبارتر بێ‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪25‬‬

‫وتار‬

‫سیمبولی بەرخۆدانی راگەیاندنی كوردی‬

‫پەیمانگەیەكی راگەیاندن و پەیكەرێك بۆ رۆژنامەوان "دەنیز فرات"‬ ‫ن‪ /‬رابەر رەشید‬ ‫رۆژنامەگەریی ك��وردی بە هەموو جۆرەكانییەوە شانبەشانی بزووتنەوە‬ ‫رزگاریخوازییەكەی‪ ،‬هەمیشە لەگۆڕەپانی خەباتدا‪ ،‬هێزێكی خودان سەنگ و‬ ‫كاریگەریی خۆی بووە و لەو بوارەشدا پۆلێك لەرۆژنامەنووس و راگەیاندنكاری‬ ‫بەخشیوە و بە گیان و خوێنی خۆیان تەكانێكی باشتریان بە رەوتەكە داوە‪.‬‬ ‫راگەیاندنكار و رۆژنامەوان (دەنیز فرات) كە لە "‪ "2014/8/8‬لەگەرمەی‬ ‫رووماڵكردنی شەڕی نێوان (گەریال و پێشمەرگە لەگەڵ چەتەكانی داعش)‬ ‫لەمەخموور مەڵبەندی خەبات و قوربانیدان‪ ،‬وەكو یەكەم رۆژنامەوانی ژنی‬ ‫كورد كە لەبەرەكانی جەنگدا گیانی بەخشیبێت‪ ،‬گەیشتە كاروانی سووری‬ ‫خەاڵتی شەهیدان و بەم گیانبازییەش سەلماندی كە ژنی كورد لەسەرجەم‬ ‫بوارەكانی ژیانی كۆمەڵدا جێپەنجەی خۆی دیارە و بەشێكی كاریگەر و‬ ‫دانەبڕاوی بزووتنەوە رزگاریخوازییە نەتەوایەتییەكەیەتی و هەمیشەش خوێن و‬ ‫وزەی نوێی بەبەردا دەكات‪.‬‬ ‫بۆیە لێرەوە وەكو رۆژنامەوانێكی باشووری كوردستان‪ ،‬پێشنیار دەكەم كە‬ ‫لەباشووری كوردستان و لەشارۆچكەی مەخموور پەیمانگەیەكی راگەیاندن‬ ‫بكرێتەوە و وەكو رێزگرتنێكیش ناوی پەیمانگاكە بەناوی (دەنیز فرات)ەوە‬ ‫بێت و پەیكەرێكی شایستەش بە جلوبەرگی گەریال و كامێراكەی سەرشانییەوە‬ ‫بكرێت و لەدەروازەی شارۆچكەی مەخموور وەكو هێمای خۆڕاگری‌و بەرخۆدانی‬ ‫رۆژنامەگەریی كوردی بە بااڵیەكی بەرزەوە دابنرێت و بۆ نەوەكانی ئایندە‬ ‫ببێتە هێماو وانەیەك بۆ چاندن و چەكەرەكردنی گیانی یەكێتی نەتەوەیی‬ ‫و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی مێژوویی لەهەمبەر پرسە چارەنووسسازە‬ ‫نەتەوەییەكاندا‪ .‬پێشتریش لەشاری هەولێر پەیكەرێك بۆ رۆژنامەوانێكی‬ ‫بیانی (گادرۆس) لەچوارریانی ئیسكان دانرا كە لەراپەڕینی بەهاری "‪"1991‬ی‬ ‫گەلەكەمان وەكو رۆژنامەوانێكی بیانی گیانی خۆی بەخشیبوو‪.‬‬ ‫كردنەوەی پەیمانگەیەكی راگەیاندن و دروستكردنی پەیكەرێك بۆ رۆژنامەوان‬ ‫دەنیز فرات لەمەخموور كۆمەڵێك واتای گرانبەها دەبەخشێت؛ چونكە دەكەوێتە‬ ‫بەشی باشووری‪ ،‬باشووری كوردستانی گەورە و ئەو ناوچەیەی كە كورد بە‬ ‫دراوسێی عەرەبییەوە دەبەستێتەوە و لەرووی مێژووییشەوە كاریگەر دەبێت‪.‬‬ ‫لەو كاریگەرییانەش‪:‬‬ ‫‪1‬ـ بایەخدانی زیاتر بە راگەیاندن و پێگەیاندنی كەسانی شارەزا و پسپۆڕ‬ ‫لەبواری زانستی راگەیاندن و ئاوەدانكردنەوە و بایەخ پێدانی زیاتر بە دەڤەری‬ ‫مەخموور كە بە ئاشكرا هەست بە پشتگوێخستن و داگیركارییەكەی دەكرێت‬ ‫لەكاتێكدا دەڤەرێكی دەوڵەمەندە بە كانزاكانی وەكو نەوت و ئەوانیتر‪.‬‬ ‫‪2‬ـ سەلماندنی یەكێتیی نەتەوەیی چ وەكو خاك و چ وەكو مرۆڤ و گەیاندنی‬ ‫پەیامێك بە نەوەكانی ئایندە كە كچە رۆژنامەوانێك لەگەرمەی داگیركاری و‬ ‫دڕدۆنگی و یەكتر قەبوڵ نەكردنی الیەنە سیاسییەكانی و نەبوونی ستراتیژ‬ ‫و یەكێتییەكی نەتەوەیی‪ ،‬كەچی بە كامێراكەیەوە لەبەشێكی داگیركراوی‬ ‫دیكەی نیشتیمانەكەیەوە دێت و گیان و خوێنی خۆی دەبەخشێتە سەنگەری‬ ‫بەشێكیتری كوردستانەكەی‪.‬‬ ‫‪3‬ـ سەلماندنی رۆڵی ژن لەكایە جیاجیاكانی ژیان‪ ،‬وەكو بەشێكی گەورە و‬ ‫كاریگەری پێكهاتەی كۆمەاڵیەتی مرۆڤایەتی‪ ،‬بەتایبەتیش لەبواری راگەیاندن‬ ‫و رۆژنامەوانی و رۆڵی راگەیاندنی بەرهەڵستكاریی كوردیش لەبزووتنەوە‬ ‫رزگاریخوازییەكەیدا‪.‬‬ ‫‪4‬ـ چاندن و پتەوكردنی گیانی تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانێكی ئابڕوومەندانە‬ ‫لەنێوان پێكهاتە جیاجیاكانی كوردستان و گرێدانەوەی بەشە داگیركراوەكانی‬ ‫كوردستان بەیەكترییەوە كە چەندان سەدەیە داگیركەران پچڕپچڕ و داگیرو‬

‫پەیكەرێكی شایستەش بە جلوبەرگی گەریال‬ ‫و كامێراكەی سەرشانییەوە بكرێت و لەدەروازەی‬ ‫شارۆچكەی مەخموور وەكو هێمای خۆڕاگری‬ ‫‌و بەرخۆدانی رۆژنامەگەریی كوردی بە بااڵیەكی‬ ‫بەرزەوە دابنرێت‬ ‫دابەشیان كردووە‪ .‬ئەمانەو چەندین كاریگەریی دیكە وایان لێكردم كە ئەم‬ ‫پێشنیارە بخەمە بەردەست و دیدی الیەنە پەیوەندیدارەكان‪.‬‬ ‫‪5‬ـ تكام وایە ئەم پێشنیارە لەالیەن پەرلەمان و حكومەتی هەرێم و الیەنە‬ ‫پەیوەندیدارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانەوە بەهەند وەربگیردرێت و‬ ‫خوێندنەوەی بۆ بكرێت و پەیگیرانەش هەوڵی جێبەجێكردنی بدرێت دوور‬ ‫لەبەرژەوەندیی حزبایەتی و هزری پاشڤەڕۆیی و ناوچەگەرێتی؛ چونكە‬ ‫كردنەوەی پەیمانگەیەكی راگەیاندن لەناوچەیەكی پشتگوێخراو و داگیركراوی‬ ‫وەكو مەخموور و دروستكردن و دانانی پەیكەرێكی شایستەش بە شەهیدی‬ ‫رۆژنامەوان (دەنیز فرات) هەر لەوێ‪ ،‬واتایەكی فرە رەهەند لەخۆ دەگرێت و‬ ‫دەبێتە بەشێك لەگرێدانەوەی جەستە و هزری تاكی كوردی و نیشتیمانی‬ ‫كوردان بە یەكترییەوە‪.‬‬


‫وتار‬

‫‪26‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دەسكەوته نەتەوەییەكان‪ ،‬لە ناكۆكیە حزبیەكان گەرەترن‬ ‫ن‪ /‬د‪ .‬فایق گۆلپی‬ ‫زان��ی��اری لەسەر بەرنامە و بریار و پرۆسەی‬ ‫سیاسی‪ ،‬هەر هەمووی لەكەنالەكانی راگەیاندنەوە‬ ‫دەستناكەوێت‪ ،‬بەشێكی كەمی ئەو زانیاریانە‬ ‫لەراگەیاندنەوە دەستدەكەویت‪ ،‬مەرج نیە ئەو‬ ‫زنیاریەش كە لەراگەیاندنەوە دەردەك��ەوێ��ت‬ ‫هەمووی راست بێت‪ ،‬یان راگەیندكاران وەك خۆی‬ ‫لەراستی زانیاریەكان تێبگەن‪.‬‬ ‫لەدوای هێرشەكانی"‪ "٢٠١٤/٦/١٠‬رێكخراوی داعش‬ ‫بۆ سەر ئێراق و كوردستان‪ ،‬هەرێمی كوردستان بە‬ ‫چەند قوناخێكی هەستیاردا تیدەپەرێت‪:‬‬ ‫قوناخی یەكەم‪ :‬قوناخێكی دلخۆشكەر بوو بۆ‬ ‫خەلكی كوردستان بە هۆی شكستی سەربازی‬ ‫هیزەكانی سوپای ئێراقەوە لەپارێزگای موسل و‬ ‫كەركوك و تكریت و هێزی پێشمەرگەی كوردستان‬ ‫توانی زۆربەی شوێنەكانی سوپای ئێراق پڕبكاتەوە‬ ‫و لەناوچە دابڕاوەكانی كوردستاندا شوێنی خۆی‬ ‫قایم بكات و ناوچە دابڕاوەكان كۆنترۆل بكات و‬ ‫كار بكات بۆ ئەوەی لەروی سیاسی و یاساییشەوە‬ ‫ئەو ناوچانە ببەسترێنەوە بەهەرێمی كوردستانەوە‬ ‫بەو شیوەیە بەمیكانیزمێكی تر مادەی (‪)١٤٠‬‬ ‫ی دەستوری ئێراق بە سودی گەلی كوردستان‬ ‫جێبەجێبكرێت‪ .‬ئ��ەم قۆناخە دلخۆشكەرەی‬ ‫كوردستان لە "‪ ٦/١٠‬تا رۆژی "‪"٨/١‬ی خایاند‪.‬‬ ‫قوناخی دوەم‪ :‬قوناخێكی مەترسیدار بوو‬ ‫كە سەرتاپای گەلی ك��وردی نیگەران كرد‪.‬‬ ‫لەرۆژی"‪ "٨/٢‬دەستپێكرد كاتێك هێزەكانی داعش‬ ‫توانیان بە ئاسانی قەزای شەنگال و دەوروبەری‬ ‫بگرن و تا رۆژی"‪ "٨/٧‬ئەم قوناخە ب��ەردەوام‬ ‫بوو‪ .‬لەو كاتەدا گوێر و مەخمور و سەدی موسل‬ ‫و چەندان شوێنی تر كەوتنە دەست هێزەكانی‬ ‫داعش‪.‬‬ ‫قوناخی سێهەم‪ :‬قوناخی یەكێتی نەتەوەیی‬ ‫بوو كە ل��ە"‪"٨/٣‬ەوە دەستیپێكرد و بەردەوامی‬ ‫هەیە‪ .‬پاش داگیركردنی شەنگال لەالیەن چەتە‬ ‫تیرۆریستیەكانی داعشەوە هێزەكانی رۆژئاوای‬ ‫كوردستان و ب��اك��وری كوردستان گەیشتنە‬ ‫شەڕگەكان و شانبەشانی هێزی پێشمەرگە و‬ ‫جەماوەری ناوچەكە كەوتنەوە ش��ەڕەوە دژی‬ ‫چەكدارانی داع��ش‪ .‬ل��ەدوای داگیركردنی گوێر‬ ‫و مەخموریش‪ ،‬هێزەكانی باكوری كوردستان و‬ ‫رۆژهەالتی كوردستانیش بەشداری شەڕەكانیان‬ ‫كرد و لەبەرخۆدان و رزگاركردنی مەخمور و‬ ‫گوێردا رۆلی گرنگیان بینی‪ .‬بەو شیوەیە دەبینین‬ ‫یەكێتیەكی نەتەوەیی‪ ،‬یەكێتیەكی خەبات دژی‬ ‫تیرۆر‪ ،‬بەگیان و خوێن لەنێوان كوردانی هەرچوار‬ ‫پارچەی كوردستاندا دروستبوو‪ .‬پاراستن و‬ ‫گەشەپێدانی ئەم قوناخە ئەركی هەموو كوردێكی‬

‫دلسۆزە و مەرجی سەركەوتنی گەلی كوردە‬ ‫بەسەر دوژمنەكانیدا‪.‬‬ ‫ق��ون��اخ��ی چ�����وارەم‪ :‬ق��ون��اخ��ی پشتیوانی‬ ‫نێونەتەوەیی بوو بۆ دۆزی كورد‪ .‬ئەم قۆناخە‬ ‫ل���ەب���ەرواری"‪"٨/٧‬ەوە دەستی پێكرد و رۆژ‬ ‫ل��ەدوای رۆژ ب��ەرەو هەڵكشان دەڕوات‪ ،‬كاتێك‬ ‫سەرۆكی واڵتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی‬ ‫خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی و بڕیاریدا‬ ‫ل��ەروی س��ەرب��ازی و خزمەتگوزاری مرۆییەوە‬ ‫هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات‪ ،‬فرۆكەكانی‬ ‫ئەمریكا بوردومانی بنكە و بارەگاكانی داعشیان‬ ‫دەستپێكرد و هاوكاریە مرۆییەكانی ئەمریكا‬ ‫گەیشتە ئاوارەكانی شەنگال و چەك و تەقەمەنی‬ ‫پیشكەوتوی ئەمریكی گەیشتە هەولێر‪ .‬دوابەدوای‬ ‫ئەمریكا هەر یەكە لە بەریتانیا‪ ،‬فەرەنسا‪ ،‬ئیتالیا‪،‬‬ ‫روسیا‪ ،‬نەتەوە یەكگرتوەكان پشتیوانی خۆیان بۆ‬ ‫هەرێمی كوردستان دژی داعش دیاریكرد‪ .‬ئەمە‬ ‫یەكەم جارە لەمێژوی تێكۆشانی گەلی كوردا‪،‬‬ ‫بەوشێوەیە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی‬ ‫لەدۆزی رەوای گەلی كورد دەكات و ئەم پشتگیریە‬ ‫دەبێتە هۆی ئەوەی گەلی كورد لەئایندەیەكی‬ ‫نزیكدا بە زۆرینەی ماف و ئازدیەكانی خۆی شاد‬ ‫بێتەوە‪.‬‬ ‫قوناخی پێنجەم‪ :‬قوناخی شەڕی گەلی كوردە‬ ‫لەرۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا دژی تیرۆر‪ .‬ئەگەر سەیری‬ ‫كێشەی تیرۆر و هەلوێست و دنیابینی دەسەاڵت‬ ‫و دەوڵەتە نەتەوەییەكانی ناوچەی رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاست بكەین‪ ،‬دەبینین لەماوەی راب��وردودا‬ ‫هەڵوێستی گەلی ك��ورد و هێزە كوردیەكانی‬ ‫هەر چوار پارچەی كوردستان‪ ،‬ئاشتیخوازترین‪،‬‬ ‫دیموكراتترین و مرۆڤدۆستانەترین هەڵوێست بووە‪.‬‬ ‫لەهەرێمی كوردستاندا رێز لەئاینی ئیسالم و‬ ‫كریستیان و ئێزیدی و شیعە و سوننە و ئاینەكانی‬ ‫تر گیراوە‪ ،‬لەو شوێنانەی كوردستان نەتەوەكانی‬ ‫تری وەك عەرەب و توركمان و ئاشوری و كلدانی‬ ‫تێدا دەژین‪ ،‬سیاسەتی رەگەزپەرستی لەدژیان‬ ‫پەیرەو نەكراوە‪ .‬لە رۆژئاوای كوردستان ماوەی دوو‬ ‫سال زیاترە كورد و عەرەب و چەركەس و ئاشوری‬ ‫و كلدان‪ ،‬مەسیحی و شیعە و سوننە و ئێزیدی‬ ‫پێكەوە لەچوارچێوەی سیستەمی خۆبەرێوەبەری‬ ‫دیموكراتیدا بەشێوەیەكی هاوسەنگ لەماف و‬ ‫ئەركدا‪ ،‬كارو باری خۆیان بەرێوە دەبەن‪ .‬هەرچی‬ ‫باكوری كوردستانە هاوخەباتی نێوان كورد و‬ ‫تورك و نەتەوەكانی تر بۆ ماف و ئازادی گەلی‬ ‫كورد و گەالنی تر یەك لەپایە گرنگەكانی شۆڕشی‬ ‫بوو‪ .‬لەرۆژهەالتی كوردستانیش هەمیشە شوێنی‬ ‫حەسانەوەی شۆڕشگێڕانی سەرتاپای ئێران بووە‬ ‫و هاوخەباتی و چارەنوسی هاوبەشی گەالنی‬ ‫ئێران لەدروشمە بنەڕەتیەكانی شۆڕشی رۆژهەاڵتی‬ ‫كوردستان بووە‪.‬‬

‫ئ��ەم��ڕۆش ك��ە رێ��ك��خ��راوی تیرۆرستی داع��ش‬ ‫لەرۆژهەاڵتی ناوەڕاستەوە‪ ،‬لە سوریا و ئێراقەوە‪،‬‬ ‫هەڕەشە لەئاسایشی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی‬ ‫دەكات‪ ،‬تاكە گەل كە بەكەلتور و بەسیاسەت و‬ ‫بەشەڕ‪ ،‬شەری ئەو رێكخراوە دەكات‪ ،‬گەلی كورد و‬ ‫هێزە سیاسیەكانی گەلی كوردی هەرچوار پارچەی‬ ‫كوردستانن‪ .‬هێزە سیاسیەكانی گەلی كورد بونەتە‬ ‫پارێزەری قوربانیانی دەستی تیرۆر‪ ،‬كوردستان‬ ‫بۆتە پەناگای ئاوارەكانی بەشەكانی تری ئێراق‬ ‫كە ل��ەدەس��ت توندوتیژی تائیفی ماڵوحاڵی‬ ‫خۆیانیان بەجێهیشتووە‪ .‬بەم واقعە مرۆڤدۆستیەی‬ ‫هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان سەری‬ ‫گەلی كورد لەناو كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا بەرز‬ ‫دەبێتەوە و مێژو ئەم سەركەوتنەمان بەزێر بۆ‬ ‫دەنوسێتەوە و دەڵێت نەتەوەیەك لەرۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاستدا كە گەورەترین زۆڵمی لێكراوە و لەمافە‬ ‫سەرەتاییەكانی بێبەشكراوە‪ ،‬بە پەرچەكردار‬ ‫سیاسەت ناكات و لەگەل دۆست و دوژمنەكانی‬ ‫جوانترین و شارستانیترین سیاسەت بەرێوەدەبات‬ ‫و پابەندی بنەماكانی مافی مرۆڤ و سەرەتاكانی‬ ‫سیستەمی دیموكراتیە‪.‬‬ ‫بەبروای من ئەو دەسكەوتانەی كە لەرابوردوودا و‬ ‫لەم ماوەیەدا بە تێكۆشانی گەلەكەمان بە دەست‬ ‫هاتوون لەشكست و ناكۆكییە سیاسیەكانی نێوان‬ ‫حزبەكان زۆر گەورەتر و بە بەهاترن‪ .‬با كەناڵەكانی‬ ‫راگەیاندنی حزبەكان و ئەكاونت و پەیجەكانی‬ ‫فەیسبوك گرنگی بەم بابەتانە بدەن‪ ،‬نەك هەر‬ ‫خەریكی وردكرنەوەی جیاوازیە ئایدیۆلۆجی و‬ ‫سیاسی سەربازیەكانی حزبەكانی كوردستان بن و‬ ‫ئەو شتە بچوكانە بخەنە شوێن شتە گەورەكان و‬ ‫جارێكی تر لەسیاسەتی نەتەوەیی دورمان بخەنەوە‬ ‫و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بەرامبەرمان بێئۆمید‬ ‫بكەین‪.‬‬

‫ئەگەر سەیری كێشەی‬ ‫تیرۆر و هەلوێست و‬ ‫دنیابینی دەسەاڵت و دەوڵەتە‬ ‫نەتەوەییەكانیناوچەی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەڕاست بكەین‪،‬‬ ‫دەبینین لەماوەی رابوردودا‬ ‫هەڵوێستی گەلی كورد و‬ ‫هێزە كوردیەكانی هەر‬ ‫چوار پارچەی كوردستان‪،‬‬ ‫ئاشتیخوازترین‪،‬دیموكراتترین‬ ‫ومرۆڤدۆستانەترینهەڵوێست‬ ‫بووە‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪27‬‬

‫وتار‬

‫تاكتیكی پارتی شەنگالی سووتاند‬ ‫ن‪ /‬سەردار ستار‬ ‫ئاڵۆزی و قەیرانەكانی رۆژهەاڵتی ناوین رۆژدوای‬ ‫رۆژ قوڵتردەبنەوە‪ ،‬زڵهێزەكان دەیانەوێ هەناسە‬ ‫لەبەر رۆژهەاڵتی ناوین ببڕن و دۆڕانەكانی خۆیان‬ ‫لێرە یەكالیی بكەنەوە‪ ،‬بێگومان ئەوە دەزانرێ كە‬ ‫ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە دەستێوەردانەكانی‬ ‫عێراق و ئەفغانستان بەتێكشكاوی و دۆڕاو‬ ‫گەڕاوەتەوە‪ ،‬بۆ ئەمەش دەیانەوێ تۆڵەی خۆیان‬ ‫لەگەالنی رۆژهەاڵتی ناوین بكەنەوە‪.‬‬ ‫رژێمە دەسەاڵتدار و دیكتاتۆرەكانی رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوین كە دەسیسەی پرۆژە شكستخواردوەكانی‬ ‫مۆدێرینیتەی س��ەرم��ای��ەداری��ن‪ ،‬دەب��ێ ئەوە‬ ‫بزانرێ كە مۆدێرینیتەی سەرمایەداری بەناوی‬ ‫چارەسەری چارەسەری كێشەی نەتەوەكان‬ ‫بەناوی دەوڵەت – نەتەوە‪ ،‬لە راستیدا فاشیزمی‬ ‫نەتەوە پەرستی دەئافرێنێ و وەك بەاڵیەك‬ ‫بەسەر گەالنیدا دەسەپێنێ‪ .‬لەبەر ئەوەیە‬ ‫دەبێ دەستنیشانی بكەین كە ئەو بارودۆخە‬ ‫قەیراناویەی ئەمڕۆ لە هەرێمەكە هەیە هۆكارەكەی‬ ‫لەگەاڵ الیەنە سیاسیەكانی لەالیەنی ئایدیۆلۆژی‬ ‫و هزری و فەلسەفیش لەئەستۆی بەرپرسانی‬ ‫سیستەمی مۆدێرینیتەی سەرمایەداریە‪.‬‬ ‫داعش كە درێژكراوەی رێكخستنی ئەلقاعیدەی‬ ‫تیرۆریستە بۆ چاوترساندن و كۆیلەكردنی گەلی‬ ‫كورد و گەالنی تری ناوچەكە‪ ،‬بۆ ئەمەشە دوو‬ ‫ساڵە لەسەریەك بێ پسانەوە هێرشەكانی‬ ‫بەردەوام دەكات بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان‪.‬‬ ‫بەاڵم هەموومان دەزانین كە نە ئەمریكا و نە‬ ‫ئەوروپا بەهیچ جۆرێك نەهێرشەكانیان شەرمەزار‬ ‫ك��ردوە نە رێكخراوە بەناو مرۆیەكانیشیان‬ ‫بەقەدر نوكی دەرزی هاوكاریان بۆ گەالنی‬ ‫رۆژئ���اوای كوردستان ن��اردوە‪ ،‬ئەگەر داعش‬ ‫تیرۆریست و بەناو ئەمریكاو هاوپەیمانانیشی‬ ‫شەڕی تیرۆردەكەن ئەی بۆ تا ئێستا نوقەی‬ ‫لێوەنایەت؟؟ ئەوە شتێكمان بۆ دەسەلمێنێ‬ ‫ئەویش ئەمریكا دەیەوێ هێزێكی تیرۆریستی‬ ‫وەك داعش گەالنی ناوچەكە بەگەلی كوردیشەوە‬ ‫سەركوت بكا و دوات��ر خۆی وەك رزگاركەر‬ ‫بێتە مەیدان و پرۆژەكانی بەڕێوەببات‪ .‬لەسەر‬ ‫ئەو بنەمایە گرنگە مەبەست و ئامانجەكانی‬ ‫سەرەتا ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لەرۆژهەاڵتی‬ ‫ناوین بزانرێ و تەدبیری پێویستی لەبەرامبەر‬ ‫وەربگیردرێت‪.‬‬ ‫هێزە سیاسیە تەقلیدیەكان لەباشوری كوردستان‬ ‫وەك لێزانیەكی سیاسی ب���ەردەوام خۆیان‬ ‫ئەسپێرنە ئەجندای سیاسەتەكانی زڵهێزەكان‪،‬‬ ‫ئەمەش وای كردوە وەك پێویست لەبەرامبەر‬

‫هەڕشەكانی دەرەوە تەدبیری پێویست نەگرن‪.‬‬ ‫لەالیەكیتریش بەناوی دۆستایەتی لەگەاڵ واڵتانی‬ ‫دراوسێ سیاسەتی ئەوان جێبەجێكردن‪ ،‬بۆیە‬ ‫كاتێك ئەگوترێ هێزە سیاسیە تەقلیدیەكان‬ ‫دابەشبوونەتە سەر دووبەرە بە خۆشحاڵیەوە‬ ‫باسی ئەكەن و زۆر جاریش شانازی پێوە دەكەن‪.‬‬ ‫دەبێ لێرە واتێنەگەین یان وای شرۆڤە نەكەین‬ ‫كە هێزی سیاسی كوردستانی دەب��ێ لەگەاڵ‬ ‫زڵهێزەكان یان واڵتانی دراوسێ دۆستایەتی و‬ ‫سیاسەت نەكات‪ ،‬ئەوەی ئێمە باسی دەكەین‬ ‫ئەویش خۆی نەسپێرێتە ئەجندای ئەو هێزە‬ ‫هەرچەندە بەهێز و بەكاریگەریش بن‪.‬‬ ‫ئەزمون و تاكتیكی هەندێك هێزی سیاسی لەگەاڵ‬ ‫ئەوەی رووداوی تاڵی لێكەوتۆتەوە‪ ،‬هەمانكات‬ ‫بەسیاسەت و تاكتیكی حەكیمانەمان پێ‬ ‫ئەفرۆشنەوە‪ ،‬جێگای داخیشە نایسەلمێنن بۆیە‬ ‫بەردەوام دەبارەی دەكەنەوە‪ ،‬نمونەی ‪ 31‬ئابی‬ ‫‪ 1996‬و ‪16‬ی مایسی ‪ 1997‬و چەندانی تریشی‬ ‫هاتۆتە سەر‪ ،‬ئەوەی هەرە دوایی كە دەبێ وەك‬ ‫ئەزمونێكی تاڵ باسی بكەین‪ ،‬ئەویش راكردن و‬ ‫دەست نەكردنەوەو سەنگەربەردانی چەكدارانی‬ ‫پارتیە لە دەڤەری شەنگال‪ .‬سەركردایەتی پارتی‬ ‫پەسند ناكات كە ئەوەی بەسەر هێزەكانیان‬ ‫داهاتووە شكان و دەستنەكردنەوەیە‪ ،‬چونكە‬ ‫ئەڵێن تاكتیكە!! ئ��ەوەی ‪ 31‬ئاب و ‪16‬ی ‪5‬‬ ‫چەند تاكتیكە ئ��ەوەی شەنگالیش ئەوەندە‪،‬‬ ‫دەبێ ویژدانی پارتیەك چەندە ببزوێ كاتێك‬ ‫هاواری دایكێكی شەنگالی یان ناڵەی باوكێك‬ ‫یان نوزەی منداڵێك لەبەر تێنویەتی و برسیەتی‬ ‫یان ئاخی دایكێك لەبەر لەدەستدانی رۆڵەكەی‪،‬‬ ‫دەب��ێ تاكتیكی پارتی چەندە سەركەوتوبێ‬ ‫كاتێك هەواڵی فڕاندنی ‪ 800‬كچی شەنگالی‬ ‫دەبیسترێ و لەبازاڕەكانی فاحشەخانەی داعشدا‬ ‫بە ‪10‬هەزار دیناری عێراقی ئەفرۆشرێ‪ ،‬دەبێ‬ ‫ئەوە ئازاری دابن كە زیاتر لە ‪100‬هەزار مرۆڤی‬ ‫شەنگالی لەبەر تاكتیكەكەی ئەوان ئێستا لە‬ ‫چیای شەنگال بەسەرگەردانی و بێ نان و ئاو‬ ‫پێداویستسەكانی ژیان سەر ئەنێتەوەو جارێك‬ ‫ئەبنە خۆراكی ئاژەڵە دڕندەكان و جارێكیش‬ ‫ئەبنە نێچیری داعشە دڕندەكان‪ .‬ئایا پارتیەكان‬ ‫ئەوە ئەزانن كە ژیانی خۆیان رزگاركرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ژیانی زیاتر لە نیو ملیۆن مرۆڤیان خستە‬ ‫مەترسیەوە‪.‬‬ ‫سەردەم‪ ،‬سەردەمی هێزی پاراستنە‪:‬‬ ‫نەخوێندنەوەی بارودۆخەكەو خۆئامادەنەكردن‬ ‫بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەوا كارەساتی شەنگالی‬ ‫لێكەوتەوە‪ ،‬لەالیەكیتر ئ��ەو هەموو هێزەو‬

‫لەگەڵ زۆری لەچەك و جبەخانە‪ ،‬بەاڵم خۆ‬ ‫نوێ نەكردنەوە لە زهنیەتی شەڕی چەكداری‬ ‫و چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەو چەكانە‪ ،‬دەبێ‬ ‫تاوان نەبێ كە پێشمەرگەیەك لە هەولێرەوە‬ ‫چۆتە دەڤەری شەنگال بۆ شەڕ بەیەك مەخزەن‬ ‫فیشەك‪ ،‬دەبێ تاوان نەبێ تۆپێك بێ گولە تۆپ‬ ‫چووبێتە رەبیعە؟؟ دەبێ چ تاوانێك بێ كە بەبێ‬ ‫شەڕ زیاتر لە ‪10‬هەزار چەكدار لەماوەی كەمتر‬ ‫لە ‪ 4‬بۆ ‪ 5‬كاتژمێر سەنگەرەكانی خۆی بەرداو‬ ‫بەشێكی ب��ەرەو رۆژئ��اواو بەشێكیشی بەرەو‬ ‫دهۆك و زاخۆ رابكا‪ ،‬گەڵتەیان بەسوپای مالیكی‬ ‫ئەكرد‪ ،‬ب��ەاڵم چەكدارانی پارتی خراپتریان‬ ‫بەسەرهات‪ .‬بۆیە نامەوێ و بڵێم پێشمەرگە‬ ‫ئەوەی بەسەر هاتووە‪ ،‬چونكە ئەوە نەرۆح نە‬ ‫برپرسیاریەتی نە دلێری پێشمەرگەیە‪ .‬ئەوەی‬ ‫رووی��داوە ئەوە فەشەلی چەكدارانی پارتییە‪،‬‬ ‫چونكە زهنیەتی حزبگەرایی پارتی لەوە زیاتری‬ ‫لێ بەرهەم نایەت‪ .‬هەموو هێزەكانی پارتی‬ ‫لەهەموو بەرەكانی شەڕ بەبێ شەڕ را ئەكەن‬ ‫و ئەڵێن كشانەوە بۆ دواوە!! تائێستا نهێنی‬ ‫هەموو كشانەوەكانی پارتی ئاشكرا نەبووە‪،‬‬ ‫بۆچی كشانەوە‪ ،‬راكردن و سەنگەر بەردان یان‬ ‫كشانەوە؟؟ ئەگەر ئەوەی شەنگال تاكتیك بێ‬ ‫ئەی ئەوەی بەنداوی موسڵ چی؟ دواتر ئەوەی‬ ‫بەرەی خازر و دەوروبەری كەڵەك‪ ،‬ئەی ئەوەی‬ ‫گوێڕ و مخمور؟؟ لەهەمویاندا بەناوی ئەوەی‬ ‫فەرمانی سەرومانە ئەكشێینەوە؟؟‪.‬‬ ‫گەریالی هەپەگە و یەپەگە لەهێرشدان‪:‬‬ ‫وەك ئەركێكی هەمیشەیان ئاپۆچیەكان‬ ‫لەبەرامبەر زوڵم و ستەمی داگیركەری هاتنە‬ ‫دەنگ و خۆیان خستە ناو مەترسی و وەك‬ ‫هەندێك هێز لەمەترسیان رانەكرد‪ ،‬سەرەتا‬ ‫خەڵكی چیایی شەنگالیان رزگار كرد‪ ،‬پاشانیش‬ ‫بێگومان دەس��ت بە ئ��ازادك��ردن��ی شەنگالی‬ ‫خۆشەویست دەكەن‪.‬‬ ‫تەمەنێكە هەوڵی زۆر دەدرێت بۆ ناشیرین كردنی‬ ‫هێزەكانی پاراستنی رەوا‪ ،‬یەپەگە و هەپەگە‪،‬‬ ‫ئەمەش بێگومان تەنها خزمەتی داگیركەرانی‬ ‫كردوە‪ .‬بەاڵم ئەوان بێ گوێدانە ئەو هەڵمەتە‬ ‫ناشیرین كردنە بە توانا سادەكانیان لە تەكنیك‬ ‫و چ��ەك‪ ،‬ب��ەاڵم رۆحێكی گ��ەورە لەباوەڕی و‬ ‫وی��ژدان‪ ،‬لەوانەیە هەندێك كاڵفام مانای پێ‬ ‫نەدەن‪ ،‬یان بەخوێندنەوەیەكی حیزبی تەنگ‬ ‫سەیر بكەن‪ ،‬بێگومان تاوانە‪ .‬دەبێ ئەو هێزانەی‬ ‫بەردەوام فەرمانی كشانەوەو راكردنیان بۆ دێت‬ ‫دەبێ جارێك سەیری ئەو تاكتیكەی گەریالكانی‬ ‫هەپەگە و یەپەگەبكەن ك��ە چ��ۆن هێرش‬ ‫دەكەن؟؟‪.‬‬


‫چاوپێكەوتن ‪28‬‬

‫گۆران؛‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫كۆمەڵێك نووسەر كاریان مكیاجكردنی شكستی سەركردەكانیانە و‬ ‫بە تاكتیك و سەركەوتن پێمان دەفرۆشنەوە‬

‫گ��ۆران عەبدوڵاڵ‪ ،‬س��ەرن��ووس��ەری گشتی‬ ‫م��اڵ��پ��ەری دەن��گ��ەك��ان ك��ە ب��ە ی��ەك��ەم‬ ‫رۆژنامەی ئەلكترۆنی كوردی دەناسرێت‪،‬‬ ‫لەم چاوپێكەوتنە لەگەڵ "رۆژی واڵت"‬ ‫ب��اس ل��ەرۆل��ی میدیا دەك��ات لەرۆمالی‬ ‫جەنگ و پێكدادانەكان‪ ،‬هەروەها پەخشی‬ ‫راگەیاندن لەناو ئەو رەوشەی كە ئێستا‬ ‫ك��وردس��ت��ان��ی ت��ێ��ك��ەوت��وەوە و ه��اوك��ات‬ ‫چەند گۆرانكاریەك كە هەندێك میدیا‬ ‫لەگەرمەی روماڵی ئەم ڕەوشە ئاڵۆزەدا بۆ‬ ‫رۆژنامەگەری كوردیان هێناوە‪.‬‬

‫ئا‪ /‬رۆژی واڵت‬ ‫* خەڵكی ك��وردس��ت��ان لەهەستیارترین‬ ‫ساتەوەختەكاندا ڕووب���ەروی جەنگێكی‬ ‫بەربەریانە بەرگری دەكەن و ژیان بەسەر‬ ‫دەبەن‪ ،‬كەچی ئەو ئەژمارە لەنووسەرانی‬ ‫باشوری كوردستان بێدەنگن‪ ،‬هەڵوێستیان‬ ‫نییە یان لەئاستی رووداوەك��ان��دا نییە‪.‬‬ ‫پ��ێ��ن��اس��ەی ئ��ێ��وە ب��ۆ ئ���ەم ب��ێ��دەن��گ��ی و‬ ‫بێهەڵوێستییەی زۆرێك لەنووسەران چییە؟‬ ‫ـ بە شێوەیەكی گشتی ڕووداوەكان و گۆڕانكارێكان‬ ‫زۆر خێرا هاتن‪ .‬داعش لەشەو ڕۆژێكدا دەستی‬ ‫بەسەر چەندین شارو شارۆچەكدا گرت‪ .‬سوپای‬ ‫عێراق شكستێكی بێ وێنەی خ���وارد‪ .‬كورد‬ ‫بانگەشەی كۆنترۆڵكردنی ناوچە دابڕاوەكانی كرد‪.‬‬ ‫سەرۆكی هەرێم باسی لەڕیفراندۆم كرد‪ .‬ئیسرائیل و‬ ‫چەند واڵتێكیتر ناراستەو خۆ پشتیوانی خۆیان بۆ‬ ‫سەربەخۆیی كوردستانی باشور راگەیاند‪ .‬لەچەند‬ ‫كاتژمێرێكدا چەندین قەزاو ناحیە لەكوردستان بە‬ ‫بێ تەقە داعش دەستی بەسەردا گرت‪ .‬ئێزیدێكان‬ ‫گورگان خواردوكران‪ ،‬هەزاران ماڵ و مناڵ ئاوارەی‬ ‫شاخ و شارەكان بوون و سەدان ژنمان بەدەستی‬ ‫دەولەتە ئیسالمیكەی موسڵ هەڕاج كران‪ .‬لەناو‬ ‫ئەم ژاوە ژاوەدا بۆ نووسەری جدی ئاسان نییە‬ ‫بتوانێت ئەو رسكە تێكئااڵوانە لێك جیابكاتەوەو‬ ‫قسەیەكی ڕۆشن بكات‪ .‬كۆمەڵیك نووسەرانیشمان‬ ‫هەن بە چەندین شێوە بەرژەوەندێكانیان تێكەڵ‬ ‫ب��ووە لەگەڵ دەس��ەاڵت��دا‪ ،‬تا قسەیەك دەكەن‬ ‫سەد حیسابی بۆ دەكەن‪.‬كۆمەڵێك نووسەری‬ ‫تریشمان هەیە كاریان مكیاج كردنی شكستی‬ ‫سەركردەكانیانە و بە تاكتیك و سەركەوتن‬ ‫پێمان دەفرۆشنەوە‪.‬بەكورتی دەسەاڵتی حیزب‬ ‫لەكوردستان سااڵنێكە بە هەموو ڕێگایەك‬ ‫هەوڵی داوەو زۆری��ش سەركەوتوو بووە تیایدا‬

‫ئەوەش بەستانەوەو كۆت و بەندكردنی زۆرترین‬ ‫قەڵەم بە خۆیەوە و لەالیەكیترەوە بێمانكردنی‬ ‫ئایدیۆلۆژییەتی شۆڕشگێرانە و س��وران��ەوەی‬ ‫كۆمەڵگە لەبازنەیەكی داخراوی بێفكردا‪.‬‬ ‫* ئەمە وتەیەكی بەناوبانگە‪" :‬یەكەم‬ ‫قوربانی جەنگ راستیە"‪ ،‬چونكە جەنگی‬ ‫سایكۆلۆژی لەڕێگای پروپاگەندەی میدیاوە‬ ‫بەشێكی س��ەرك��ەوت��ن دی���اری دەك��ات‬ ‫لەجەنگدا‪ ،‬لێ دەپرسین‪ ،‬تا چەند گرنگە‬ ‫زۆرینەی راستی و دروستی رووداوەكانی‬ ‫جەنگ وەك خۆیان بۆ هاواڵتیانی سیڤیل‬ ‫رومال بكرێن لەالیەن میدیاكانەوە؟‬ ‫ـ كۆمەڵگە مافی تەواوی خۆیەتی ئاگاداری ئەوەبێت‬ ‫چی دەگوزەرێت لەمەیدانەكانی شەڕدا‪ ،‬چوونكە‬ ‫هەمیشە شەڕەكان بە ناوی ئەوەوە دەكرێت و‬ ‫هەر ئەویش قوربانی یەكەمی شكستەكانە‪ .‬ئەمە‬ ‫بەمانای ئەوە نایەت ئارەزوو مەندانە چی و چۆن‬ ‫بە مێشكمانداهات ئاوا هەواڵ بڵێ‌و بكەینەوە‪.‬‬ ‫قسەیەك هەیە دەڵێت " ئ��ەوەی دوژمنەكەت‬ ‫لەسەر خۆی دەریدەخاو دەیڵێپڕوپاگەندەیە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوەی خۆت ڕووب��ەدەرەو دەیڵێی وەكوو‬ ‫ڕاستی بە خەڵكی دەفرۆشیتەوە " جا ئەوەی‬ ‫میدیای كوردی كردی لەبەرەكانی شەڕ دژبەداعش‬ ‫دەرفەتی دوودڵ��ی الی دوژم��ن نەهێشتبووەوە‬ ‫كە بڵێ پڕوپاگەندەیە‪ .‬ڕیپۆرتاژو هەواڵەكانی‬ ‫میدیاكانمان ناپرۆفیشنیاڵییەكی گەورەی میدیای‬ ‫كوردی خستە ڕوو‪ .‬پیشاندانی شكڵ و شێوەی‬ ‫سەنگەرەكانی پێشمەرگە‪ ،‬جۆری چەكەكانیان‪،‬‬ ‫ژمارەیان‪ ،‬شێوەی خواردنیان‪ ،‬تەنانەت هەندێ‬ ‫جار دەوترا ئەم شەو پێشمەرگە هێرشدەكات‪....‬‬ ‫دەیان باسی تر كەهیچ یەك لەمانە نابێت بێتە‬ ‫سەر میدیا‪ ،‬چوونكە بەرانبەرەكەت كە دوژمنەكەتە‬ ‫سوودمەند دەبێت لەو بارەوە‪.‬‬ ‫* دەوت��رێ��ت گرتنی شەنگال لەالیەن‬ ‫گروپی داعش‪ ،‬بە چەواشەكاری لەالیەن‬ ‫میدیای پێشمەرگەی ئەو پارتەی شەنگالی‬ ‫بۆ داع��ش بەبێ تەقە چۆل كرد رومال‬ ‫كراوە‪ .‬هاواڵتیە ئێزیدێكانی شەنگالیش‬ ‫دەڵێن هەواڵی چەواشە وایكرد هەندێك‬ ‫هاواڵتیانی لەچیاكانەوە بێنە خ��وارێ‬ ‫ودەستبەجێ دەستگیركراون و كوژراون‪.‬‬ ‫روماڵی هەوالی چەواشەكارانە دەكرێت‬ ‫ژیانی خەڵكی سیڤیل بەوشێوەیە بخاتە‬ ‫مەترسیەوە؟‬

‫ـ لۆجیكی فوتێكردن و چەواشەكاری لەئازاری‬ ‫‪ ٩١‬دا و ل��ەگ��رت��ن��ەوەی ك��وردس��ت��ان لەالیەن‬ ‫بەعسەوە خەڵكی باجەكەی دا‪ ،‬لەوەی دەیانوت‬ ‫ئەوا پێشمەرگە كەركوكی گرتەوە‪ ،‬وا هەولێر‬ ‫گیرایەوە‪ ...‬بەو بۆنەیەوەدەیان الو خێزان كرانە‬ ‫قوربانی چەواشە كاری و درۆ‪ .‬میدیا لەكوردستان‬ ‫زۆربەی زۆری لەالیەن حیزبەوە كۆمەك دەكرێت‪،‬‬ ‫یان هەر ڕاستەو خۆ هی حیزبە‪ .‬لەزۆر بۆنەو‬ ‫موناسەباتدا هەر بە مینتاڵێتی محەمەد سەحاف‬ ‫كاردەكەن و دەیانەوێت شكستەكان بە فووتێكردن‬ ‫و زیادەڕۆیی بشارنەوە‪.‬‬ ‫* گرتە ڤیدۆیەكی رۆژنامەوانێكی ژنی‬ ‫كەناڵی روناهی تیڤی لەشەنگالەوە كە‬ ‫پاشەكشەی پێشمەرگەكان و هاتنی‬ ‫یەپەگەی بۆ ئەو باژێرە پشتراستكردەوە بۆ‬ ‫جیهان‪ ،‬ئێستا لەالیەن هەندێكەوە رەخنەی‬ ‫لێگیراوە كە "ورە دەروخێنێت"‪ .‬رەخنەی‬ ‫لەوجۆرە لەمیدیایەك كە لەناوجەرگەی‬ ‫شەردایە و میدیاكارێكی ژنی گیانبازی بۆ‬ ‫هەوالی درووست دەكات تاچەند جێگای‬ ‫باسە‪ ،‬بەتایبەتی كە رومالی چەواشە ئامێز‬ ‫ژیانی هاواڵتیان دەخاتە بەردەم مەترسی‬ ‫كوشتنەوە؟‬ ‫ـ ئەو گرتە ڤیدیۆییە یەكێكە لەو دۆكیۆمێنتە زۆر‬ ‫گرنگانە بەڕای من كە دەبێت خوێندنەوەی جدیشی‬ ‫لەبارەوەبكرێت‪ .‬ئەو گرتەیە زۆرێك لەكوردستانیانی‬ ‫توشی شۆككرد‪ .‬هێزێك بریارە لەپەنایدا خەڵكی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪ 29‬چاوپێكەوتن‬

‫لۆجیكی فوتێكردن و چەواشەكاری لەئازاری ‪ ٩١‬دا و لەگرتنەوەی كوردستان لەالیەن بەعسەوە‬ ‫خەڵكی باجەكەی دا‪ ،‬لەوەی دەیانوت ئەوا پێشمەرگە كەركوكی گرتەوە‪ ،‬وا هەولێر گیرایەوە‪ ...‬بەو‬ ‫بۆنەیەوەدەیان الو خێزان كرانە قوربانی چەواشە كاری و درۆ‬ ‫كورستان بە دڵنییاییەوە سەر بخاتە سەر سەرین‪.‬‬ ‫كەچی زۆر بێباكانە و نا بەرپرسانە چەندین قەزاو‬ ‫ناحیەو الدێیان بە جێهێشت و ڕایانكرد بە خۆیان‬ ‫و جبەخانەی پڕ چەكیانەوە‪ .‬ئەو گرتە چەند‬ ‫خولەكییە ڕۆشن پیشانیداین فشۆڵی ئەو هێزەی‬ ‫كە لەسەر وەالئی حیزبی درووستكراوە و هیچ‬ ‫ئینتیمایەكی نیشتمانیانەی نییە‪.‬‬ ‫*كێ بووە هۆكاری جینۆسایدكردنی ئێزیدێكان و‬ ‫شەهیدبوون و ئاوارەبوون و بەدیل گیرانی سەدان‬ ‫كەس لەخەڵكی سیڤیلی ئەو ناوچەیە‪.‬‬ ‫ ئەو گرتەیە پیشانیداین ئەو ئەستێرەو داڵ لەسەر‬‫شانانە قارەمانی بەرگریكردن نین لەنیشتمان‪،‬‬ ‫ئەمانە تەنها پارەخۆر و شەق وەشێنن لەپۆلیسی‬ ‫هاتوچۆی سەرجادەكان و مندالەدەستفرۆشەكانی‬ ‫نیشتمان و ئەوانەی داوای ئاو كارەبا دەكەن‪ .‬ئەو‬ ‫گرتەیە داوڵەكانی ڕووت رووتكردەوە و وەكوو‬ ‫ئەوەی هەن پیشانیداین نەك وەك ئەوەی خۆیان‬ ‫دەنوێنن‪.‬‬ ‫* ئێستا یەكەم شەهیدی رۆژنامەوانی‬ ‫جەنگ لەمێژووی كورددا ژنە رۆژنامەوانی‬ ‫ئ��اژان��س��ی ف���ورات ن��ی��وزە‪ ،‬دەن��ی��ز ف��رات‪،‬‬ ‫ك��ە ل��ەم��ەخ��م��وور لەكاتی رومالكردنی‬ ‫پێكدادانەكان گیانی س��پ��ارد‪ .‬ئەمە تا‬ ‫چەند وەرچەرخانێكە لەمیدیای ك��وردی‬

‫ل��ەب��ەرەك��ان��ی ج��ەن��گ��دا‪ ،‬ك��ە ژنێك وەك‬ ‫س���ەرب���ازی ون ب��ۆ گ��ەی��ان��دن��ی زان��ی��اری‬ ‫دروس��ت بە خەڵكی سیڤیل گیانی خۆی‬ ‫دەبەخشێت؟‬ ‫ـ پێش وتنی هەروشەیەك سەری ڕێز بۆ خەبات و‬ ‫تێكۆشان و گیان فیدایی "دەنیز فورات" دادەنوێنم‬ ‫و سەرەخۆشی لەهاورێ و هاوسەنگەرەكانی‬ ‫دەكەم كە جارو بارە و بێ ویستی خۆیان ئاوڕێك‬ ‫دەدەن���ەوە بۆ قسەكردن لەگەڵ دەنیز‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نە دەنیز لەوێیەو نەكامێراكەی‪ .‬بزووتنەوەی‬ ‫ڕزگاریخوازانەی كورد لەباكورو ڕۆژئاوا توانییان‬ ‫لەناو ئەو دونیا جەنجالەدژبەژنەی ڕۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاستدا زەمینەیەك بۆ ژنان فەراهەم بكەن‬ ‫كە ببێتەوە خاوەنی ئیرادەو پێگەی خۆیان‪.‬‬ ‫گەشەكردنی ئەو زەمینەیەو دەستپێوەگرتنی‬ ‫زەم��ان��ەت��ی وەرچ��ەرخ��ان��ی گ��ەورەی��ە لەهەموو‬ ‫بوارەكاندا‪.‬‬ ‫* داخستنی فەیسبوك و ئینتەرنێت‬ ‫لەهەولێر ل��ەالی��ەن دەس���ەاڵت���دارا ن��ەوە‬ ‫ل���ەم س��ات��ە ه��ەس��ت��ی��ارەی ج��ەن��گ چۆن‬ ‫لێكدەدەنەوە‪ ،‬سانسۆری زانیاری دروستە و‬ ‫دابڕانێكی ترسناكی خەڵكە لەگەڵ دنیای‬ ‫دەرەوە‪ ،‬یان پێویستیە بۆ باڵونەبونەوەی‬ ‫زانیاری نادروست وەك حكومەتی هەرێم‬ ‫بانگەشە دەكات‪.‬‬ ‫ـ بۆ داپۆشینی ئەو شكستە گەورەیەیە كەحكومەتی‬

‫هەرێم هەیەتی چ لەڕووی نەبوونی میدیایەكی‬ ‫سەنتەریی نیشتمانیی كە ببێتە سەرچاوەیەكی‬ ‫باوەڕپێكراو الی خەڵكی كوردستان‪ ،‬وە چ لەڕووی‬ ‫نەبوونی یەك قسەیی لەناوەندەكانی شەڕەوە‪.‬‬ ‫* ل���ەن���اوەن���دی ئ���ەم ج��ەن��گ��ەی ئێستا‬ ‫لەكوردستان روداوگەلێكی گرنگ روومال‬ ‫كران پەیوەست بە بەرگری یەپەگە و هاتنی‬ ‫گەریالو ڕزگاركردنی ئ��اوارە ئێزیدیەكان‬ ‫و یەكگرتنی زۆرێك لەهێزە كوردیەكان‬ ‫لەژێر چەتری بەرگری ڕەوا‪ .‬نوسینەوەی‬ ‫ئەم رووداوانە بۆ مێژووە وەك خۆی ئێستا‬ ‫لەئەستۆی كێدایەو چۆن؟‬ ‫ـ دونیایی كورد دونیایەكی پڕلەڕوداوە و كەمترین‬ ‫دەرس و تەجروبەشمان لەڕوداوەكان وەرگرتووە‪،‬‬ ‫بەكورتێكەی سبەی ئەمرۆ لەبیر دەكەین‪ .‬ئەوەی‬ ‫ئەمرۆ جەالدمانە و قەسابیمان دەكات‪ ،‬سبەی‬ ‫تەوقەی لەگەڵ دەكەین‪ .‬دونیای دیجیتاڵ ئاسان‬ ‫كاری گ��ەورەی بۆ مرۆڤایەتی هێناوەتە پێش‪.‬‬ ‫هەریەك لەئێمە دەتوانێت هەموو ڕووداوەكان وەك‬ ‫خۆی ئەرشیڤ كات‪ ،‬دی��ارە بوونی ناوەندێكی‬ ‫فەرمی بۆ بەدۆكیومەنت كردنی ڕووداوەكان زۆر‬ ‫فەرمیترو باشترە‪ ،‬بەاڵم لەكوردستانی باشور‬ ‫ئەوكارە مەیسەر نابێت؛ چونكە هەر حیزبەو خۆی‬ ‫دەكات بە پاڵەوان و ئەوی دی دەسرێتەوە‪.‬‬


‫چاوپێكەوتن ‪30‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫هەژار كاكەیی؛‬

‫بە درێژایی مێژوو ئێزیدی كەلتور و ئایینی خۆیان پاراستووە باجی ئەو نیشتیمانپەروەرییەی خۆیان داوە‬

‫پێویستە ئەو گروپانە هێزی تایبەت بە خۆیان دروستبكەن‬ ‫هەژار كاكەیی‪ ،‬پارێزەر و چاالكی كۆمەڵی‬ ‫مەدەنی لەچاوپێكەوتنێكی"رۆژی واڵتدا"‬ ‫دەڵی؛ ئامانجی سەرەكی گروپی تیرۆریستی‬ ‫داع��ش لێدانی گەلی ك���وردە‪ .‬پێویستە‬ ‫یەكگرتوویەكی هەمەالیەنە دروست بێت‬ ‫لەنێوان ت��ەواوی الیەنەكانی كوردستان‬ ‫لەهەر چوار پارچە و یەكێتیەكی نەتەوەیی‬ ‫دروستبكرێت‪ .‬كاكەیی دەڵێتیش‪":‬گروپە‬ ‫ئەتنیكیەكان لەوانە ئێزیدی و كاكەیی‬ ‫و شەبەك و ‪ ...‬بە درێژایی مێژوو دوجار‬ ‫باجیان داوە‪ ،‬جاریكیان لەسەر مەسەلەی‬ ‫نەتەوەیی و جارێكیان لەسەر ئایین و داب‬ ‫و نەریتی تایبەت بە خۆیان"‪.‬‬

‫ئا‪ /‬رۆژی واڵت‬

‫پێویستە گەلی كورد ورەیان‬ ‫زۆر بەرز بێت‪ ،‬كەس خاك و‬ ‫شوێنی خۆی چۆل نەكات‬ ‫و پێویستە لەسەر الیەنی‬ ‫پەیوەندیدار خەڵك چەكدار‬ ‫بكەن و هێزی پشتیوانی لەو‬ ‫ناوچانە دروست بكرێت و لە‬ ‫شێوەی گروپ ڕێكبخرێن بۆ‬ ‫رووبەرووبونەوەی تیرۆریستان و‬ ‫پاراستنی ناوچەكانیان؛ چونكە‬ ‫داعش ئەو هێزە نیە بتوانێت‬ ‫بەرامبەر بە رۆلەكانی كورد‬ ‫بوەستێت تەنها ئەوەندەیە ترس‬ ‫لەناو خەڵك باڵو دەكاتەوە بۆ‬ ‫ئەوەی ورەی خەڵك نەمێنێت‬ ‫‪..........‬‬ ‫بە گرتنی شەنگال هەڕەشەیەكی‬ ‫گەورە بۆ سەر زاخۆ دروست‬ ‫دەبێت و لەوێوە دەتوانن دەست‬ ‫بە سەر سنوری باكور و باشوری‬ ‫كوردستاندا بگرن‬

‫* خوێندنەوەی بەرێزتان بۆ ئەم بارودۆخەی‬ ‫ئیستا ك���ورد ت��ووش��ی ب���ووە لەباشوری‬ ‫كوردستان بەتایبەتی هێرشەكانی داعش‬ ‫لەشەنگال و دەوروبەری چیە؟‬ ‫ـ داعش رێكخراوێكی تیرۆرستیە و بە پاڵپشتی‬ ‫هەندێك لە واڵتانی زلهێز و نیاری كورد دروستبووە‪.‬‬ ‫هەر لە سەرەتاوە ئەو رێكخراوە تیرۆرستیە ئامانجی‬ ‫سەرەكی لێدانی گەلی كورد بوو بەو تاكتیكەی‬ ‫كە وەك چەواشەیەك بە كاریانهێنا بۆ دەست‬ ‫بەسەرداگرتنی چەند پارێزگایەكی سوننەنشین‬ ‫كە بەشَێك لەو پارێزگایانە هاوسنورن یان‬ ‫بەشێكن لە ناوچە كوردستانیە كێشە لەسەرەكان‬ ‫كە لە دەستوردا بە ناوچەكانی مادەی "‪ "140‬ناو‬ ‫دەبرێت‪ .‬دیارە كوردانی ئێزیدی پێكهاتەیەكی‬ ‫رەسەنی ئەم واڵتەن و بە درێژایی مێژوو كەلتور‬ ‫و ئایینی خۆیان پاراستووە و بە درێژایی مێژووش‬ ‫باجی ئەو نیشتیمانپەروەرییەی خۆیان داوە و‬ ‫قوربانی دەستی دوژمنان و ناحەزان بوونە و لە‬ ‫الیەكی ترەوە كوردانی ئێزیدی پاڵشتێكی بەهێز‬ ‫بوونە لە سەركەوتنەكانی ك��ورد لە رۆژئ��اوای‬ ‫كوردستان كە زۆر جوامێرانە جەوانانی ئێزیدی لە‬ ‫بەرەكانی جەنگ بوونە لە رۆژئاوا لە دژی داعش‬ ‫و گورزی جەرگبڕیان بەو رێكخراوە تیرۆرستیە‬ ‫گەیاندووە‪.‬‬ ‫* دەب���ێ���ت گ��ەل��ەك��ەم��ان ل��ەب��اش��وری‬ ‫ك��وردس��ت��ان��دا چ��ۆن رووب�����ەرووی گرۆپی‬ ‫تیرۆریستی داعش ببێتەوە؟‬ ‫ـ بە دیدی من لە ئێستادا كوردستان رووبەرووی‬

‫مەترسیەكی گەورە و پالنێكی نێودەوڵەتی بۆتەوە‪.‬‬ ‫لێرەدا پێویستە یەكگرتوویەكی هەمەالیەنە دروست‬ ‫بێت لەنێوان ت��ەواوی الیەنەكانی كوردستان‬ ‫لەهەر چ��وار پارچە و یەكێتیەكی نەتەوەیی‬ ‫دروستبكرێت‪ .‬دور لەبیركردنەوەی حیزبایەتی و‬ ‫جیاوازی ئایدیۆلوژی؛ چونكە ئەوەی گرنگە ئێستا‬ ‫پاراستنی خاك و نەتەوەی كوردە لە هەرچوار‬ ‫پارچەی كوردستان‪ .‬هەروەها بە بڕوای بەندە‬ ‫دەبێت كورد كۆتایی بەو برایەتیە بێنیت لە نێوان‬ ‫كورد و عەرەب كە بە درێژایی مێژوو كورد باجی‬ ‫ئەو برایەتیەی داوە‪ .‬دەبێت هەر هۆزێكی عەرەبی‬ ‫كە هاوكاری و پشتیوانی ئەو تیرۆرستانە دەكات‬ ‫یان چاوساغیان بۆ دەكات پیویستە كاردانەوەی‬ ‫توندیان بەرامبەر بكرێت و دەربكرێن بۆ دەرەوەی‬ ‫سنوری كوردستان و رەوان���ەی عەرەبستان‬ ‫بكرێنەوە‪ .‬ڕەنگە هەندێك كەس ئەو بیركردنەوەیە‬ ‫بە بیركردنەوەیەكی شوفینی ببینن‪ ،‬بەاڵم ئەوە‬ ‫راستیەكە؛ چونكە ناكرێت ئێمەی كورد هاوكاری‬ ‫ئ��ەوان بكەین بە چ��اوی برایەتیەوە عەرەبیش‬ ‫پەالمارمان بدات بە دیدی دوژمن سەیرمان بكات‪.‬‬ ‫* گەلی كورد بەگشتی چوون رووبەرووی‬ ‫ئەم مەترسی ببێتەوە بەرای بەرێزتان؟‬ ‫ـ لە ئێستادا پێویستە گەلی كورد ورەیان زۆر بەرز‬ ‫بێت‪ ،‬كەس خاك و شوێنی خۆی چۆل نەكات‬ ‫و پێویستە لەسەر الیەنی پەیوەندیدار خەڵك‬ ‫چەكدار بكەن و هێزی پشتیوانی لەو ناوچانە‬ ‫دروس��ت بكرێت و لە شێوەی گروپ ڕێكبخرێن‬ ‫بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی‬ ‫ناوچەكانیان؛ چونكە داعش ئەو هێزە نیە بتوانێت‬ ‫بەرامبەر بە رۆلەكانی ك��ورد بوەستێت تەنها‬ ‫ئەوەندەیە ترس لەناو خەڵك باڵو دەكاتەوە بۆ‬ ‫ئەوەی ورەی خەڵك نەمێنێت‪ .‬هەروەها پێویستە‬ ‫گەلی كورد تێكرا لە هەرچوارپارچەی كوردستان‬ ‫لە خانەقین و جەلەوال و كەركوك و مەخمور و‬ ‫شەنگال و كۆبانێ و حەسەكە و تەواوی ناوچەكانی‬ ‫تر بە یەكدەنگ و بە یەك هەڵوێست رووبەرووی‬ ‫ئەو گروپە تیرۆرستیە ببنەوە‪.‬‬ ‫* دەب���ی گ��روپ��ە ئەتنیكەكانی وەك��و‬ ‫ئێزیدیەكان‪ ،‬كاكەئیەكان‪ ،‬یارسان و‪...‬‬ ‫چۆن چۆنی هەڵوێستیان هەبێ لەبەرامبەر‬ ‫بەم گروپە تیرۆریستیە؟‬ ‫ـ هەڵبەتە گروپەكانی وەك ئێزیدی و كاكەیی و‬ ‫شەبەك و ‪ ...‬هتد زیاتر دەكەونە بەر مەترسی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ئەو گروپە تیرۆریستانەوە؛ چونكە بەڕای ئەو‬ ‫تیرۆریستانە ئەو گروپە ئەتنیكیانە كافرن‪،‬‬ ‫بەاڵم پێویستە ئەو گروپانە هێزی تایبەت بە‬ ‫خۆیان دروستبكەن و زیاتر ئیعتیماد بكەنە سەر‬ ‫هێزەكانی خۆیان بۆ پارێزگاری كردن لە خاك و‬ ‫نەتەوە و ناموس و داب و نەریتیان و ئەو گروپانە‬ ‫لە ئێستادا گەورەترین مەترسیان لەسەرە؛ چونكە‬ ‫ئەگەر وردبینەوە لە جوگرافیای دابەشبوونیان‬ ‫كەوتونەتە سنوری جیاكەرەوەی كوردستان و‬ ‫عەرەبستانی ئێراق لە ناوچەكانی خانەقین و‬ ‫داقوق و مەخمور و نەمرود و قەرەقۆش و شەنگال‬ ‫و زومار و‪...‬هتد ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو‬ ‫گروپانە بە درێژایی مێژوو دوجار باجیان داوە‪،‬‬ ‫جاریكیان لەسەر مەسەلەی نەتەوەیی و جارێكیان‬ ‫لەسەر ئایین و داب و نەریتی تایبەت بە خۆیان‪.‬‬ ‫* لەئێستادا ئایا كاتی پێكهێنانی بەرەیەكی‬ ‫پاراستنی ن��ەت��ەوەی��ی ل��ەن��او هێزەكانی‬ ‫بەرگی كورددا نەهاتووە وەكو پیشمەرگە‪،‬‬ ‫یەپەگە‪ ،‬هەپەگە‪ ،‬یەرەكە؟‬ ‫ـ بە دلنیاییەوە لە ئێستادا كاتی هاتووە و بگرە‬ ‫دواكەوتووە و دەبوایە زووتر ئەو بەرەیە دروست‬ ‫بكرابایە‪ ،‬بەاڵم نەچووە و ئێستا كورد پێویستی‬ ‫بە دروستكردنی سوپایەكی چەكداری یەكگرتوو‬ ‫هەیە لە الیەنەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان و‬ ‫وەك سوپای یەكگرتووی كوردستان بەرگریبكات‬ ‫لە خاك و نەتەوەی خۆی‪ .‬باشترین نمونەش‬ ‫بینیمان كە چۆن یەپەگە بۆ بەرگریكردن لە خاكی‬ ‫كوردستان سنورە دەستكردەكانیان تێكدا و‬ ‫خۆیان گەیاندە ناوچەكە و شانبەشانی پێشمەرگە‬ ‫بەرگریان لە خاك و نەتەوە كرد و شەهیدیان‬ ‫لەو پێناوەدا ئەوە گەورەترین وەاڵمە بۆ نەیارانی‬ ‫كورد و باشترین تاقیكردنەوە بوو بۆ دروستكردنی‬ ‫هێزیكی یەكگرتووی كوردی‪.‬‬ ‫* ئ��ەگ��ەر ه��ێ��زێ ب���ەرگ���ری نیشتمانی‬ ‫پێكنەیەت گەلەكەمان رووب���ەرووی چە‬ ‫كارەساتێك دەبێتەوە؟‬ ‫ـ ئەگەر هێزێكی بەرگری نەتەوەیی پێكنەیەت بۆ‬ ‫رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و دوژمنانی كوردستان‬ ‫ڕەنگە گەلەكەمان رووب��ەرووی مەترسی گەورە‬ ‫ببێتەوە و ئەگەری ژینۆسایدێكی تر بەسەر‬ ‫گەلەكەمان بێت كە زۆر لە وانەی ڕابردوو جەرگبڕتر‬ ‫و خراپتر بێت و بارودۆخەكە لە ئێستادا زۆر‬ ‫هەستیارە بۆیە دەبێت كوردیش بە هەستیاریەوە‬ ‫مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە بكات و چیتر ناكرێت‬ ‫چ��اوەڕوان��ی دوژم��ن بكەین دەبێت ب��ەرل��ەوەی‬ ‫دوژمن دەست بوەشێنێت ئێمە گۆرزی خۆمانی‬ ‫لێبوەشێنین و شێوازی بەرگریكردن بگۆرین بۆ‬ ‫هێرشبردن بۆ سەر دوژمن و لەناویان بەرین‪.‬‬ ‫* گرنگی شەنگال بۆ كورد چیە و ئامانجە‬ ‫سەرەكیەكانی داع��ش لەپەالماری ئەم‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪ 31‬چاوپێكەوتن‬

‫شوێنە بۆ ئەم ناوچەی كوردستان بۆ چی‬ ‫دەگەڕێنەوە؟‬ ‫ـ شەنگال شوێن هەڵكەوتەیی جوگرافیاكەی‬ ‫زۆر گرنكە‪ .‬یەكێك لەو پالنەی تیرۆرستان و‬ ‫چەتەكانی داعش دایانناوە بریتیە لە تەسفیەكردنی‬ ‫ئەو گروپە لە رووی ئایین و نەتەوەییەوە‪ .‬خالی‬ ‫دووەم وەك جوگرافیا گرنگە؛ چونكە گرتنی‬ ‫شەنگال واتا دەست بەسەرداگرتنی بەشێك لە‬ ‫سنور لەگەڵ رۆژئاوا و هەروەها لەئەگەری گرتنی‬ ‫شەنگالەوە لە الی��ەن تیرۆریستانەوە دەت��وان‬ ‫فشار بخەنە سەر شۆرشی ڕۆژئاوا بە تایبەت بۆ‬ ‫سەر پارێزگای حەسەكە كە لە ماوەی رابردوو‬ ‫تیرۆریستان زۆر هەوڵیاندا نەیانتوانی دەست‬ ‫بەسەر ئەو پارێزگایەدا بگرن لە رۆژئاوا‪ .‬هەروەها‬ ‫بە گرتنی شەنگال هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر‬ ‫زاخۆ دروست دەبێت و لەوێوە دەتوانن دەست بە‬ ‫سەر سنوری باكور و باشوری كوردستاندا بگرن‪.‬‬ ‫بەكورتی هەڵكەوتەی جوگرافیای شەنگال بریتیە‬ ‫لە شوێنێكی ستراتیژی گرنگ لە نێوان باكور و‬ ‫باشور و رۆژئاوای كوردستان‪ .‬دیارە هەر ئەوەش‬ ‫وایكردووە كە تیرۆریستان پەالماری شەنگال‬ ‫بدەن‪.‬‬ ‫* خوێندنەوەتان بۆ دەرئەنجامەكان و‬ ‫كوێ ئەم رووداوانە چیە؟‬ ‫ـ دیار ئەم رووداوانە روداویكی سادە و خورسكانە‬ ‫نیە؛ بەڵكو بریتیە لە پالنگێڕیەكی نێودەوڵەتی بۆ‬ ‫سەر كوردستان بە تایبەتیش پەیوەندیان هەیە بە‬ ‫سەركەوتنەكانی كورد لە رۆژئ��اوای كوردستان‪.‬‬ ‫ئەوەش وەك فشارێك بۆ تێكدانی بارودۆخەكە‪.‬‬ ‫هەروەها لە باشوری كوردستان و ملمالنێكانی‬ ‫نێوان هەولێرو بەغدا و دابەشبوونی الیەنە‬ ‫بااڵدەستەكانی باشوری كوردستان بەسەر دوو‬ ‫بلوكدا ئەوانیش بلۆكی عوسمانی و بلۆكی سەفەوی‬ ‫و هەردوو بلۆكەكەیش ئەگەر ناكۆكی لەنێوانیان‬ ‫هەبێت‪ ،‬بەاڵم بۆ دژایەتی كورد هاوڕان‪ .‬بە داخەوە‬ ‫سەركردەكان لە باشوری كوردستان نەیانتوانیوە‬ ‫سود لە مێژوو وەربگرن و بەشێوەیەكی نەتەوەییانە‬ ‫بیربكەنەوە و هەنگاو بهاوێژن؛ بەڵكو هەمێشە‬ ‫گوێڕایەلی ناحەزان و نەیارانی كورد بوونە‪ .‬ئەم‬ ‫ش���ەڕە ئ��ەگ��ەر ڕێ��گ��ری لێنەكرێت و پێشی‬ ‫لێنەگیردرێت دەرئەنجامێكی زۆر خراپ بەسەر‬ ‫گەلەكەمان بەجێ دەهێلێت و نەتەوەكەمان‬ ‫زەرەرم��ەن��دی یەكەم دەبێت و قوربانی زۆری‬ ‫لێدەكەوێتەوە‪ .‬بۆیە پێویستە لە زووترین كاتدا‬ ‫كۆتایی پێ بهێنرێت و تیرۆریستان و چەتەكان‬ ‫لەسەر خاكی پیرۆزی كوردستان دەربكرێن و‬ ‫ت���ەواوی ناوچەكانی ب��اش��وری كوردستان كە‬ ‫كەوتوونەتە ناوچە كێشە لەسەرەكان پاكبكرێنەوە‬ ‫و بە یەكدەنگ و یەك هەڵوێست لە رۆژئاواش‬ ‫دەربكرێن بۆ ئەوەی چیتر نەتەوەكەمان نەكەوێتە‬ ‫ژێر مەترسی ئەو چەتانەوە و یان هەر گروپ و‬ ‫رێكخراوێكی تری تیرۆریستیەوە‪.‬‬

‫گروپەكانی وەك ئێزیدی‬ ‫و كاكەیی و شەبەك و ‪ ...‬هتد‬ ‫زیاتر دەكەونە بەر مەترسی ئەو‬ ‫گروپەتیرۆریستانەوە؛چونكە‬ ‫بەڕای ئەو تیرۆریستانە ئەو‬ ‫گروپە ئەتنیكیانە كافرن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پێویستە ئەو گروپانە هێزی‬ ‫تایبەت بە خۆیان دروستبكەن‬ ‫و زیاتر ئیعتیماد بكەنە سەر‬ ‫هێزەكانی خۆیان بۆ پارێزگاری‬ ‫كردن لە خاك و نەتەوە و‬ ‫ناموس و داب و نەریتیان‬ ‫‪..........‬‬ ‫شەنگالشوێنهەڵكەوتەیی‬ ‫جوگرافیاكەی زۆر گرنكە‪.‬‬ ‫یەكێك لەو پالنەی تیرۆرستان‬ ‫و چەتەكانی داعش دایانناوە‬ ‫بریتیەلەتەسفیەكردنی‬ ‫ئەو گروپە لە رووی ئایین و‬ ‫نەتەوەییەوە‬


‫وتار‬

‫‪32‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫كۆبانی ڕاستی ووت ‪ ...‬یەكڕیزی سەركەوتنە‬

‫ن‪ /‬كامەران گوڵپی‬ ‫دوو ساڵە كۆبانی هاوار دەكات ئێمە گیرۆدەی‬ ‫دەستی تیرۆرین‪ ،‬بەاڵم لەباشور كۆبانێ بە‬ ‫خودی تیرۆر تاوانبار دەكرا‪ .‬كۆبانی هاواری‬ ‫دەك��رد ڕۆڵەكانم بەڵێنییان بەنیشتمانداوە‬ ‫دڵسۆزی هەرچوارپارچە دەبن‪ ،‬بەاڵم بەهاوكاری‬ ‫لەگەڵ ڕژێمی بەشار تاوانبار دەكرا‪ .‬لەدواجاردا‬ ‫ك��ۆب��ان��ی ڕاس��ت��ی ووت��ەك��ان��ی سەلماند كە‬ ‫هەرچەندە بێ تفاقین بێ ئازوقە و چەك و‬ ‫تەقەمەنی و هاوكارین‪ ،‬بەاڵم ئەركی نیشتمان‬ ‫لەباشور چاوەڕێمانە بۆیە س���ەرەڕای ئەم‬ ‫هەموو نەبوونیە ئامادەین گیان ببەخشین و‬ ‫هاوكاری برایانمان لە باشور و هاوسەنگەریان‬ ‫بین لەپێناو سەلماندنی یەك نیشتمان و یەك‬ ‫نەتەوەیماندا كە زۆر هەوڵدراوە لەزیهنی تاكی‬ ‫كوردیدا پێش لەدایكبوونی لەبار ببرێت‪ .‬كۆبانێ‬ ‫دەستە خوشكی كەركوكە لەبەر ئەوەی بووەتە‬ ‫جێی چاوهەڵخستنی دوژمنانی كورد؛ چونكە‬ ‫مانایەك بۆ بەرخودان لەكۆبانیەوە خرایەوە‬ ‫گەڕ دوای زریانی دەستكردی واڵتانی زلهێز‬ ‫لەژێر ناوی(داعشدا) بۆیە ئارامگرتنی كۆبانی‬ ‫بەرامبەر بەو هەموو تاونانە دەدرانە پاڵی لە‬ ‫خودی تاوانەكە قورستر بوو‪ ،‬بۆیە نەفەس‬ ‫درێژی بەڕێوەبەرانی ئەم ڕەوتە لە كۆبانی ئەو‬ ‫ڕاستیەی سەلماند كە(ئینتمای نەتەوەیی)‪،‬‬ ‫هێڵی سوورە و بۆ هیچ الیەنێك نیە بیكاتە‬ ‫قوربانی حەزی مانەوەی لە پۆست و پێگەی‬ ‫بڕیاردا‪ ،‬ئێستا ڕۆڵەكانی كۆبانین سەنگەرە‬

‫چۆڵەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی جەنگدا پڕ‬ ‫دەكەنەوە‪.‬‬ ‫ئێستا س��ات��ی ه��ەس��ت��ان��ەوەی نەتەوەییە‪،‬‬ ‫لەهەرچوار پارچە؛ چونكە كۆبانێ سەركەوتنی‬ ‫بەدەستهێنا بەرامبەر بەدوژمنان و نەیارانی یەك‬ ‫نەتەوەیی‪ .‬زۆربەی كات بە بێ ڕاوێژ بەیەكتری‬ ‫هەنگاو هەڵگیراوە بۆ بەڕێوەبردنی كاری‬ ‫سیاسی‪ ،‬بەاڵم هەنوكە بارودۆخەكە یەكڕیزی لە‬ ‫كوردان دەخوازێت نەك جودایی‪ .‬بۆ سەلماندنی‬ ‫ئەم بیردۆزەش گرتنەدەستی سەنگەرەكانی‬ ‫پێشمەرگە لەالیەن یەكینەكانی پاراستنی‬ ‫گەل"یەپەگە"‪ ،‬لەڕەبیعە و نائومێدكردنی(داعش)‬ ‫لەو پاروە چەورەی كە خۆی بۆ ئامادە كردبوو‪.‬‬ ‫ئێستا چەند ك���وردان دڵخۆشن بەبیستنی‬ ‫ناوی"یەپەگە و پێشمەرگە"‪ ،‬بەتەنیشت یەكەوە‬ ‫لەهەواڵی بەرەكانی جەنگدا دژ بەچەتەكانی‬ ‫داعش دەجەنگن‪ .‬ئەمەیە ویستی ڕاستەقینەی‬ ‫نەتەوەی كورد‪ ،‬یەكڕیزی بەرامبەر بەدوژمنان‪.‬‬ ‫بائیتر كەلتوری ج��وداخ��وازی و فەرهەنگی‬ ‫تاوانباركردن وەالنێین؛ چونكە ئەمە ڕێچكەی‬ ‫خزمەت بەدوژمنانە نەك نەتەوە و خاك و‬ ‫نیشتمان‪ ،‬ڕاستی ئەوەش بزانن تادوێنێ هەموو‬ ‫ڕاگەیاندنە هەرێمی و جیهانیەكان كاتێك باسیان‬ ‫لە چاالكیەكی گیانبازانی كوردی دەكرد بەتیرۆر‬ ‫ن��اوزەد دەك��ران‪ ،‬ب��ەاڵم خۆشبەختانە ئێستا‬ ‫بەناچاری ناوی شەڕڤانان و گەریال و پێشمەرگە‬ ‫وەك��و خۆی دەهێن‪ ،‬ئەمەش خۆی لەخۆیدا‬ ‫دەستكەوتێكی نەتەوەییە بۆ هەرچوارپارچە؛‬ ‫چونكە دوژم���ن ن��اچ��ارك��راوە بەقبوڵكردنی‬

‫ڕاستیەكی ئازاربەخش كە ڕەوایەتی خەبات و‬ ‫بەرخودانی كوردانە‪ ،‬ئیتر ئێستا كاتی هەڵوێستی‬ ‫سیاسیەكانە بەومانایەی گرژی و ئاڵۆزیەكان‬ ‫بڕەوێننەوە لە پەیوەندیەكانیاندا؛ چونكە‬ ‫خاوەنی سەنگەرەكان ئێستا دەست لەمالن و‬ ‫شانبەشانی یەكتر دژی دوژمن وەستاونەتەوە‪.‬‬ ‫لێرەوە ئەركی مێژوویی سیاسیەكان بەرامبەر‬ ‫بە هەستیارترین وێستگەی خەباتی كوردان‬ ‫دەست پێدەكات بۆ یەكخستنی ناوماڵی كوردی‬ ‫و بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی لە نزیكترین‬ ‫دەرفەتدا؛ چونكە گۆڕانكاریەكان یەكبوونمان‬ ‫لێدەخوازێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەمان بەرامبەر‬ ‫وواڵتانی ناوچەكە و زلهێزە جیهانیەكان‪.‬‬ ‫یەك بڕیاریمان لە یەكالكردنەوەی هاوكێشە‬ ‫سەربازیەكاندا كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر‬ ‫چاالكیە سیاسیەكانی باكور و بەشەكانی تر؛‬ ‫چونكە ڕاگ��رت��ن��ی هاوسەنگی ل��ەه��ەر دوو‬ ‫باڵی"سیاسی و س��ەرب��ازی��دا"‪ ،‬لەسەركەوتن‬ ‫نزیكمان دەكاتەوە‪ .‬لەزانستی سیاسیدا ئەمە‬ ‫ڕێژەیەكی نەگۆڕە وەستانەوە لەیەك سەنگەردا‬ ‫بەرامبەر بەدوژمن بڕیاری بەرهەمداری سیاسی‬ ‫لێدەكەوێتەوە؛ چونكە دووانەیەكی تەواوكەری‬ ‫ی��ەك��ت��ری��ن‪ .‬ل��ێ��رەوە ی��ەك��ڕی��زی ب��ەرخ��ودان‬ ‫لەمەیدانەكانی جەنگدا بڕیاری بوێرانە الی‬ ‫سیاسیەكان دروس����ت دەك����ات‪ ،‬فشۆڵیو‬ ‫پەرتەوازەیی دەستەمۆبوون دێنێتە ئ��اراوە‪.‬‬ ‫بەئومێدی ب��ەرچ��اوڕوون��ی س��ەرك��ردەك��ان و‬ ‫خۆداڕنین لە ووش��ەی"م��ن"‪ ،‬بۆ سەرخستنی‬ ‫نەتەوەكەمان ئازادی هەموو كوردستانە‪.‬‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪33‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫چیمەن رەحیمی؛‬

‫بۆ ئەوەی سینەماكار و هۆنەرمەند كاریگەریان لەسەر كۆمەڵگا هەبێ دەبێ خاوەن هزرێكی بەتوانا بن‬

‫هەركەس هەوڵ بۆ یارمەتیدان رۆژئاوا نەدا ئەوا ئەستەمە مرۆڤ و خاوەن دڵ و هەست بێ‬ ‫چیمەن رەح��ی��م��ی خ���اوەن ب��ڕوان��ام��ەی‬ ‫ماستەر لەبواری فیلم و سینەما سەبارەت‬ ‫بە رۆڵ و پێگەی سینەمای كوردی دەڵێ‪":‬‬ ‫ب��ای��ەخ��دان بەسینەما ب��ۆ ئیمەی ك��ورد‬ ‫بایەخدانە بە زیندووكردنەوەی هەموو ئەو‬ ‫شاكارە ئەدەبی و ئەفسانە كوردیگەلە كە‬ ‫خەریكن لە بیردەچەنەوە‪ ،‬بایەخدانە بە‬ ‫بەرزكردنەوەی ناسنامە و شیعر و ئەدەب‬ ‫و رومانی ك��وردی‪ ،‬بایەخدانە بە نەوەی‬ ‫نۆێ"‪ ،‬رەحیمی ئەوەش دەڵێت‪":‬یەكێك‬ ‫ل��ەگ��ەورەت��ری��ن ئاواتەكانم ئ��ەوەی��ە كە‬ ‫بتوانم فیلمێك دروستبكەم كە تێدا‬ ‫شۆڕشی كورد بەرجەستە بكەمەوە"‪.‬‬

‫ئا‪ /‬رۆژی واڵت‬ ‫* چیمەن رەحیمی كێیە و لە ك��وێ لە‬ ‫دایكبووە كەی هاتە ناو بواری هونەرییەوە؟‬ ‫ـ چیمەن رەحیمی لەدایكبووی ش��اری سنەی‬ ‫رۆژهەاڵتی كوردستان و لە ئێستادا دانیشتووی‬ ‫واڵت���ای ب��ەری��ت��ان��ی��ای��ە‪ .‬خ��اوەن��ی ب��روان��ام��ەی‬ ‫ماستەرە ل��ەب��واری فیلم و سینەما لەزانكوی‬ ‫"‪ ."Bournemouth‬چیمەن تا ئیستا هەشت‬ ‫كۆرتە فیلمی دروستكردووە‪ ،‬لەوانە‪" ،‬رۆژی��ن"‬ ‫كە ساڵی "‪"2011‬لەچەندین فستیواڵ لەوانە‬ ‫لەچەوارەمین فستیڤالی فیلمی سلێمانی خەاڵتی‬ ‫پێ بەخشرا‪ .‬چیمەن ساڵی "‪"1998‬دەس��ت��ی‬ ‫كردووە بەچاالكی لەبواری سینەما و دەرهێناندا‪.‬‬ ‫* دۆخ���ی سینەما و ه��ۆن��ەر بەگشتی‬ ‫لە كوردستان و بەتایبەت لە باشوری‬ ‫كوردستاندا لە ئێستادا چەۆن دەبینی؟‬ ‫ت��اچ��ەن��د راس��ت��ە دەگ��وت��رێ��ت ئێستا لە‬ ‫قەیراندایە؟ هۆكاری ئەم قەیرانە بۆ چی‬ ‫دەگەرێنیتەوە؟ دەوترێ نواندن و هۆنەر‬ ‫لەساڵی هەشتاكاندا لەباشور لەسەردەمی‬ ‫زێرینی خۆی داب��ووە؟ جیاوازی ئێستا و‬ ‫ئ��ەوك��ات ل��ە چیدا دەبینی؟ حكومەتی‬ ‫هەرێم تاچەند هاوكاربوە بۆ سەرخستنی‬ ‫ئەو الیەنە؟ دەسەاڵت چۆن دەروانێتە ئەم‬ ‫ب��وارە؟ ل���ەدەرەوەی كارەكەی بەهمەنی‬ ‫قوبادی بۆ ك��ورد نەیتوانیوە خەاڵتێكی‬ ‫جیهانی یان ئاستێكی باش پێش بخات‬ ‫لەم بوارەدا؟‬ ‫ـ ه��ەر وەك��و دەزان��ن جیهان بۆ زیاتر لەسەد‬

‫ساڵە لەژێر كاریگەری هەژەمونی فیلمی هالیود‬ ‫و سیستەمی ستودیۆكانی واڵتەیەكگرتوەكانی‬ ‫ئەمریكادایە‪ ،‬بەاڵم لەهەمانكاتدا سینەمای جیهانی‬ ‫بێدەنگ ن��ەب��ووە و سەركەوتووترین شاكارە‬ ‫هونەریەكان لە ئیتالیا و فەرەنسا و روسیا و‬ ‫واڵتەكانی تری رۆژئاوا لەدایكبوون‪ .‬بێگۆمان ناوی‬ ‫فلینی و پازولینی و ئانتونیونی و گۆدارد و تروفو‬ ‫و تاركۆفسكی بۆ هەموو كەسیك ئاشنایە و كەم‬ ‫كەس هەیە نەزانێت شاكارەكانیان چە كاریگەریكی‬ ‫بووە لەسەر سینەما و هونەری جیهان‪.‬‬ ‫ئ��ەوەش روون و ئاشكرایە كە بەهۆی زلهێزی‬ ‫هالیوودەوە‪ ،‬زۆرج��ار سینەمای گەالنی دیكەی‬ ‫جیهان تا رادەیەك دەكەوێتە پەراوێزوە؛ چونكە‬ ‫لەڕوانگەی مادییەوە الوازت��رن‪ .‬سینەما ئێستا‬ ‫بەهێزترین باڵی میدیایە بۆ ناساندن و توماركردنی‬ ‫بیر و بۆچوونەكان و بۆ راكێشانی سەرنج و‬ ‫ڕای گشتی‪ ،‬بۆ بەهێزكردن و كاركردن لەسەر‬ ‫پەروەردە‪ ،‬خیزان و كۆمەڵگا كە بنەمای كەلتور و‬ ‫شارستانیەت پێكدەهێنێت‪.‬‬ ‫لەهەموو كۆمەڵگایەكدا سینەماكار و هۆنەرمەند‬ ‫بەردەوام هەوڵئەدات كاریگەری لەسەر كەلتور و‬ ‫سیاسەت و كۆمەڵگاكەی هەبێ‪ .‬بۆ ئەوە بتوانین‬ ‫كاریگەری پۆزیتڤ و بەهیز دروستبكەین دەبێت‬ ‫خاوەنی هزرێكی بەتوانا بین‪ ،‬هزر و بیرێك كە‬ ‫ئاگادار بێت لەهەموو برگەكان و لەال بەال و لە تۆێ‬ ‫بەتۆێی هەموو ئەوەی كە لە مێژووی سینەمادا‬ ‫روویداوە و لەوەش كە ئەمڕۆ روو ئەدات و بۆچی‬ ‫روویداوە‪ .‬بەهۆی مێژوو و ئەو هەلومەرجە سیاسیە‬ ‫تایبەتە كە لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست بوونی هەیە‪،‬‬ ‫بۆ گەلی ك��ورد بەتایبەت گرنگی و بایەخدان‬ ‫بەسینەما و چاالكییەكانی‪ ،‬لەوانە فستیڤاڵی فیلم‬ ‫و سمینار و كۆر و كۆبوونەوە گەلێك گرنگە‪.‬‬ ‫ئەم گرنگیەش هۆكاری زۆرە‪ ،‬بەاڵم ئەتوانین چەند‬ ‫هۆكاری سەرەكی ناو ببەین لەوانە‪:‬‬ ‫سینەمای جیهان پێشكەوتنێكی یەكجار بەرچاوی‬ ‫بەخۆیەوە بینیوە و بۆ هەنگاونان و پێشكەوتن‬ ‫تا ئەوئاست و رادەی��ە پێویستمان بەزانست و‬ ‫لێكۆلینەوە و خۆ پێگەیاندن هەیە‪.‬‬ ‫گەلی كورد بە درێژایی مێژو چە لەالیەن زلهێزەكان‬ ‫و چە لە الیەن واڵتانی دەورو بەریەوە پەالمار‬ ‫دراوە و هێرشی كراوەتە سەر و كات و توانایەكی‬ ‫زۆری لێ زەوت ك��راوە بۆ بەرگری لەخۆی و‬ ‫ئەمەش نەیهێشتوە بتوانێت هێزی خۆی تەرخان‬ ‫بكات بۆ هۆنەر بەگشتی و لەوانەش بۆ سینەما‬ ‫بەتایبەتی‪ .‬بۆ نموونە تا دە ساڵ پێش ئیستا لە‬

‫سێ پارچەی كوردستاندا رادیۆ بەزمانی كوردی‬ ‫قەدەغە بووە‪ ،‬كە وایە‪ ،‬میللەتێك كە نەتوانێت‬ ‫خاوەنی سەرەتایترین ئامرازی راگەیاندن كە‬ ‫رادیۆیە بێت‪ ،‬چۆن ئەتوانێت لە بوارە ئاڵۆزەكانی‬ ‫تردا لەوانە سینەما گەشە بكات؟‪.‬‬ ‫كۆكراوەی هەر حەوت هۆنەرەكە دەبێت بەسینەما‬ ‫و هەربەو بۆنەوە سەركەوتن و بەدەستخستنی‬ ‫سینەمایەكی بەهێز و دیار لە ئاستی نێودەوڵەتی‬ ‫پێویستی بەسەرمایەیەكی هەرە گەورە و بەزانست‬ ‫لە ئاستی هەرەبەرز و بە پسپۆرانی زۆر دڵسوز‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫زمانی زاڵ لە سینەمادا زمانی ئینگلیزە و یەكێك‬ ‫لە بەربەستەكانی تر بۆ ئێمە كێشەی جیاوازی‬ ‫زمان و كەلتور و هەستی جیاوازە‪ .‬بۆ نموونە‬ ‫ئەوەی لە كەلتوری كوردیدا پێكەنین و كۆمێدی‬ ‫دروست دەكات جیاوازە لەوەی لە ئینگلیز و یان‬ ‫باشترە بڵێین لە رۆژئاوا پێكەنین دروستدەكات‪.‬‬ ‫مەبەستم ئەوەیە هەموو ئەم بوارانە پێویستیان‬ ‫بەسەرنجی قوڵ هەیە و دەبێت بیریان لێبكرێتەوە‪.‬‬ ‫من ئەوە دەزانم كە كورد لە ئیستادا ژمارەیەكی‬ ‫بەرچاو پسپۆر و دەرهێنەری بەتوانای هەیە‬ ‫لە ب��واری سینەمادا كە لەئاستی نێودەوڵەتی‬ ‫ناسراون‪ .‬هیوام وایە رۆژێك بێت كە گەلی كورد‬


‫چاوپێكەوتن ‪34‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫كاتێك ئێمە ژنی ئاگا و لێهاتوو و خاوەن هزر و بیری‬ ‫پێشكەوتوو و بەمانای راستەقینە ئازادمان نییە چۆن دەتوانین‬ ‫رێكخراوەی ئازاد‪ ،‬سەربەخۆ و لە دەرەوەی حیزبمان هەبێت‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئەگەر هالیوود رێژەی دەرهێنەری ژن و پیاو وەك یەك لێ‬ ‫بكات فیلمەكانی قازانجی سەدان بلیون دوالری ناكەن و ئەمە‬ ‫گرنگترین كیشە دەبێت بۆ هالیوود و بەهەموو جوریك پێشی‬ ‫پێ دەگردرێت‪ .‬كەواتە ئەگەر بەربەستێكی وەها قۆرس هەبێت‬ ‫لەبەردەم ژنی دەرهێنەری سینەماییدا سەركەوتن گەلێك‬ ‫دشوار دەبێت‬ ‫هەموو فستیڤالەكان و چاالكیەكانی سینەمای‬ ‫بەدەستی پسپۆرانی كورد و بۆ پێشكەوتنی كورد‬ ‫بێت‪ ،‬بەاڵم میوانداری لەبینەران و بەشداربووان و‬ ‫فیلمە داهێنەرەكانی سەرانسەری جیهان بكات‪.‬‬ ‫لەراستیدا ئ��اگ��اداری ئ��ەوە نیم كە ئایا كورد‬ ‫سەرمایەی هەیە یان نە و ئەگەر هەیبێت پێی‬ ‫باشە بیخاتە ب��واری فیلم و سینەما یان نە و‬ ‫هەروەها بەداخەوە من ئاگاداری ژمارەی دڵسۆزانی‬ ‫ئەم بوارە نیم‪.‬‬ ‫بەكورتی بایەخدان بەسینەما بۆ ئیمەی كورد‬ ‫بایەخدانە بە زیندووكردنەوەی هەموو ئەو شاكارە‬ ‫ئەدەبی و ئەفسانە كوردیگەلە كە خەریكن‬ ‫لە بیردەچەنەوە‪ ،‬بایەخدانە بە بەرزكردنەوەی‬ ‫ناسنامە و شیعر و ئ��ەدەب و رومانی كوردی‪،‬‬ ‫بایەخدانە بە نەوەی نۆێ‪ ،‬بە پ��ەروەردە و بە‬ ‫شارستانەیەت و رێگاگرتنە لە هێرشی بێوچانی‬ ‫ئەو كەلتور و حاكمانە كە خەونی گەورەیان لەناو‬ ‫بردنی میللەتانی تری سەر ئەم گۆی زەمینەیە‪.‬‬ ‫* لەم بوارەدا ئەو هێڵە سورانەی بۆ "ژن"‬ ‫دانراوە‪ ،‬كێ بۆی دیاری كردوە؟‬ ‫ـ ئیمە پێمان خۆش بیت یان نە لە جیهانێكی‬ ‫پیاوساالردا دەژین كە هەموو شوینە هەستیارەكان‬ ‫و ناوەندەكانی دەسەاڵت و بریاردان بەدەستی‬ ‫نێرینەوە قۆرخكراون‪ .‬هەموومان دەزانین كە‬ ‫راستییەكە و ئەم راستیە هەندێك كاردانەوەی‬ ‫قوڵی هەیە لەسەر كۆمەلگا و كەلتور و سیاسەت‬ ‫و میژوو و هەموو بوارەكانی تری ژیان‪ .‬ئەوەش‬ ‫دەزانین كە تەنیا لەواڵتی ئێمە و لەكوردستاندا‬ ‫نیە كە نێرینە حوكم دەكات‪ ،‬لەسەرانسەری ئەم‬ ‫جیهانەدا هەر وایە‪ .‬ئەڵبەت لە هەندێك جیگای‬ ‫جیهاندا بەیاسا هەوڵدراوە تا رادەیەك جلەوی بێ‬ ‫سنوربوون و لەكۆنتروڵدەرچوونی ئەو دەسەاڵتە‬ ‫بگیردرێت‪ ،‬یان النی كەم هەندێك بااڵنسی هێز‬ ‫مسۆگەر بكرێت‪ ،‬بەاڵم لەزۆربەی هەرە زۆری دنیادا‬ ‫بەكوردستانیشەوە هێشتا كێشەكان لەئاستی‬ ‫سەرەتاكانی س��ەدەی بیستەمدا ماونەتەوە‪.‬‬ ‫بێگۆمان ئەم بارودۆخە كاردانەوەی هەیە لە بواری‬ ‫میدیا بەگشتی كە سینەماش دەگرێتەوە‪ .‬بۆ نمونە‬

‫لە واڵتێكی پیشكەوتوو وەك بەریتانیا لەهەر سەد‬ ‫دەرهێنەری سینەمایی تەنیا حەوت دەرهێنەر ژنن‪،‬‬ ‫واتە"‪ ،"%7‬ئەم ریژەیە لەروانگەی رێكخراوەكانی‬ ‫مافی مروڤ و مافی ژنان لەبەریتانیادا بەریژەیەكی‬ ‫ترسناك ن��اوی لێدەبرێت‪ .‬كە وات��ە ئەگەر لە‬ ‫بەریتانیا‪ ،‬زۆربەی شوێنە هەستیارەكان لەسینەما‬ ‫و تیڤیدا بەدەستی پیاوانی میدلكالس و سپی‬ ‫پێستەوە بیت ئیتر ئەتوانین بارودۆخی واڵتێك‬ ‫وەكو كوردستان ب��ەراورد بكەین‪ .‬گرنگ ئەوە‬ ‫نیە كە بەرواڵەت چەند ژن دەخەینە بەردەم‬ ‫كامیراكان‪ ،‬گرنگ ئەوەیە چەند ژن بریاردەرن و لە‬ ‫دەركردنی یاسا بنەڕەتیەكاندا ئەوان بریار ئەدەن‪.‬‬ ‫ئەڵبەتە ئەمە بەو مانا نییە كە هەوڵنەدراوە‪.‬‬ ‫لە ئەورۆپا و ئەمریكادا رۆژان��ە رێكخراوەكانی‬ ‫الیەنگری مافی مروڤ‪ ،‬مافی كەمینەكان و مافی‬ ‫ژنان لە هەوڵی بێوچاندان‪ ،‬بەاڵم ئیمە دەزانین كە‬ ‫كێشەكان قوڵترن لەوەی بە رواڵەت دەبینرێن‪.‬‬ ‫كێشە‪ ،‬كێشەی سەرمایەی جیهانیە‪ ،‬كێشە‪،‬‬ ‫وەگەڕخستنەوەی سەرمایە و سودی زیاترە و‬ ‫كێشەی مانەوە لە دەسەاڵتدایە‪ .‬بۆیە هەوڵەكان‬ ‫بە ئاسانی ناگەن بەئەنجامێكی پێویست‪ .‬بۆ نمونە‬ ‫ئەگەر هالیوود رێژەی دەرهێنەری ژن و پیاو وەك‬ ‫یەك لێ بكات فیلمەكانی قازانجی سەدان بلیون‬ ‫دوالری ناكەن و ئەمە گرنگترین كیشە دەبێت بۆ‬ ‫هالیوود و بەهەموو جوریك پێشی پێ دەگردرێت‪.‬‬ ‫كەواتە ئەگەر بەربەستێكی وەها قۆرس هەبێت‬ ‫لەبەردەم ژنی دەرهێنەری سینەماییدا سەركەوتن‬ ‫گەلێك دشوار دەبێت‪.‬‬ ‫* بەرای بەرێزت ئەو هۆنەرمەندانەی لە‬ ‫بواری سینەمادا رۆڵ دەبینن چەند وەكو‬ ‫حەز و وەكو پیشەیەك نزیكی ئەم بوارەی‬ ‫ژیان دەبنەوە؟‬ ‫ـ من پێم وایە نابێت چاوەڕێ ئەوە بین‪ ،‬هەموو‬ ‫كەسێك كە لەم ب��وارەدا ئیش دەك��ات شاكار‬ ‫بەرهەم بێنێت یان "‪ "%100‬لە س��ەرەت��اوە بە‬ ‫پرۆفیشنااڵنەترین شیواز ئیشەكەی بخاتە بەرچاوی‬ ‫بینەر‪ .‬بێگۆمان ژمارەیەك لە ئیمە دەیكەین‬ ‫بەپێشە و بەدریژای تەمەن ئیشی بۆ دەكەین‬

‫چە بكەوینە بەردەم كامێرا و چەپڵەی خەڵك‪،‬‬ ‫چە تا ئەو رۆژەی كە ماوین زۆر چەپڵەمان بۆ‬ ‫لێنەدرێت‪ .‬پێم وایەشە جیاوازیەكە لەوەدا نییە كە‬ ‫وەك حەزێكی كۆرت ماوە ئیش دەكەین یان وەك‬ ‫خوشەویستیەكی قوڵ‪ ،‬جیاوازی زیاتر لەوەدایە‬ ‫كە ئیشەكەمان تا چە ڕادەیەك كاردانەوەی قوڵی‬ ‫دەبێت لەسەر پێگەیاندنی خۆمان و لەسەر هەست‬ ‫و هزری ئەوانەی كە دەبنە بینەر یان بیسەری‬ ‫ك��ارەك��ە‪ .‬گرنگ ئەوەیە هۆكارێكی تایبەت و‬ ‫بنەڕەتیمان هەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەو ئیشە و‬ ‫بزانین بۆچی ئەو كارە دەكەین و تا رادەیەك‬ ‫بیربكەینەوە لەوەی كە داهێنان بكەین‪.‬‬ ‫* كەی دەتوانین وەكو كورد ببینە خاوەن‬ ‫هۆنەر و سینەمایەكی مۆدێرن و بەبایەخ؟‬ ‫چی پێویستە لەو رێگەدا بكرێت؟ هونەر‬ ‫چە رۆڵێك دەگێرێت لەمەڕ سیاسەتێكی‬ ‫ت��ەن��دروس��ت؟ تاچەند لەگەڵ ئ��ەوەدای‬ ‫هونەر تەنیا بۆ هونەرە و بەرپرسیارەتیە‬ ‫كۆمەاڵیەتیەكەی چیە؟‬ ‫ـ پێم وایە ئەو واڵتانەی كە لە پیشی پێشەوەن لە‬ ‫بواری سینەمادا و زۆرترین شاكاری سینەماییان‬ ‫پێشكەش بەجیهان ك��ردووە لەوانە‪":‬رووسیا‪،‬‬ ‫ئیتالیا‪ ،‬فەرەنسا‪ ،‬بەریتانیا و ‪ ...‬هتد)‪ ،‬هەموویان‪:‬‬ ‫خاوەن ئەكادیمیا و ئەنستیتوی تایبەتیان هەبووە‬ ‫بەدریژایی مێژووی سینەما‪ ،‬واتە یەكەم هەنگاو‬ ‫ئەوە بووە بۆیان كە چەند كەسێكی دڵسوز و‬ ‫پسپۆر كە هیچ پەیوندیكیان بەسیاسەتەوە نییە‬ ‫و لەڕوانگەی فكریەوە ئازاد و سەربەخون‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەڕوانگەی سینەماییەوە لەئاستیكی زۆر بەرزدان‬ ‫دەبنە ئەندامی ئەو ئەنستیتویە‪ .‬پاشان ئەو چەند‬ ‫كەسە لێكۆلینەوەی قوڵ دەكەن لە بارودۆخ و كەم‬ ‫و كۆڕیەكان و دوای هەندێك یاسای تایبەت كە‬ ‫هەمووی یاسای زانست و گۆنجاو بێت دابیندەكەن‬ ‫و دەیخەنە قوناغی جێبەجێكردنەوە كە ئەوە بۆ‬ ‫خۆی پرۆسەیەكی یەكجار هەستیار و پڕ بایەخە‬ ‫و كارەكانیان دەبنە سەرچاوەی هەرە گرنگ بۆ‬ ‫ئەوانەی دوای خۆیان دێن‪ .‬لێرەدا من پێم وانیە‬ ‫كە دەرفەت هەبێت من لەوەاڵمی یەك پرسیارەدا‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫هەموو ئەو قوناخگەلە بدەمەوە‪ ،‬بەاڵم ئەوە تەنیا‬ ‫یەكێك لەرێگا چارەكانە كە بەداخەوە لەالی ئێمە‬ ‫هەر بەگرنگی نازانین‪ .‬ئەگەریش تەنانەت كۆپی‬ ‫بكەین وەك هەندێك ئیش كە تەنیا بۆ چاولێگەری‬ ‫دەكریت‪ ،‬بە هۆی نەبوونی یاسای تایبەت و بەهۆی‬ ‫سیستەمی كێ ناسراوی كێیە و كێ خەڵكی كام‬ ‫شارە و لەكام گروپ و دەستەیە خراپی دەكەین و‬ ‫بەتەنیا خالێك كە گۆی نادەینێ ئەوەیە كە كێ تا‬ ‫ئەو ئاستە ئاكادمی و زانستیەی هەیە كە بتوانێت‬ ‫شیاوی ئەو پۆست و جێگایە بێت‪.‬‬ ‫سەرمایەكی تایبەت تەرخان دەكرێت كە ئەو‬ ‫سەرمایە لەرێگای ی��اس��اوە بە سیستەمێكی‬ ‫پێشكەوتوو دەخرێتە ب��وارەك��ەوە و ه��ەر بۆ‬ ‫چەونیەتی كەڵك وەرگرتن لەو سەرمایە یاسا‬ ‫دابین دەكریت‪.‬‬ ‫بێگۆمان هۆنەر كاریگەری هەیە لەسەر هەموو‬ ‫بوارەكانی ژیان لەوانە سیاسەت‪ .‬زۆر بەكۆرتی‪،‬‬ ‫هونەر وات��ە پ���ەروەردە و پ���ەروەردە‪ ،‬بنەمای‬ ‫چەونیەتی هەڵسوكەوتكردن و بیركردنەوەی‬ ‫ئەو مندااڵنەیە كە دوارۆژ دەبنە سیاسەتوان و‬ ‫چارەنووسی میللەتێك دەكەوێتە ژێر دەستیان‪ .‬لە‬ ‫ئەورۆپا زۆرترین بینەرانی سینەما مندااڵنی تەمەن‬ ‫شەش بۆ شازدە ساڵن‪ .‬هەر ئەم رێژەیە خۆی‬ ‫چەیمان پێ دەلێت؟‪.‬‬ ‫* بۆچی هونەرمەندانی كورد بەگشتی و‬ ‫بەتایبەت باشوری كوردستان ناتوانن‬ ‫بەرهەمی ب��اش پێشبخەن‪ ،‬ئاخۆ ئەمە‬ ‫پەیوەندی بەوەوە نییە كە لە راستینەی‬ ‫كۆمەاڵیەتی خۆیان و شوناسی نەتەوەیی‬ ‫دوورن؟‪.‬‬ ‫ـ بەراستی من ریگا بەخۆم ن��ادەم بڵێم كە‬ ‫هۆنەرمەندانی ك��ورد‪ ،‬یان باشوری كوردستان‬ ‫دوورن لە پێشخستن‪ .‬من پێم وایە لە كوردستان‬ ‫وەك زۆربەی هەرە زۆری واڵتانی تری ناوچەكە‬ ‫پێویستمان بە ئیشكردنی زیاتر و قوڵبوونە و و‬ ‫رەچاوكردنی هەندێك ئیلمینەتی تایبەت هەیە بۆ‬ ‫بەرەو پێشچوونی زیاتر‪ .‬دەكرێت بڵێین پێویستە‬ ‫كار بكرێت بۆ زیاتر (كالسە‪ ،‬یان پۆلێن) كردنی‬ ‫زانیاریەكان تا گەنجەكان لە بنەڕەتەوە لەگەڵ‬ ‫هەموو هەنگاوێكیان خاڵە الوازەكانی ئیشەكانیان‬ ‫بخرێتە بەر باس و لێكۆلینەوەی وردتر و زیاتر‪.‬‬ ‫بێگۆمان هەرچی زیاتر وردبینەوە دەتوانین باشتر‬ ‫لە دوسیەكان‪ ،‬لەوانە دوسیەی شوناس و گرنگی‬ ‫ئەو پرسە تێبگەین‪.‬‬ ‫* ه��ۆن��ەر و ش���ۆڕش چ��ەن��دە پەیوستن‬ ‫بەیەكەوە یان با بڵێین پەیوەندی هۆنەر و‬ ‫شۆڕش چۆن ڵكدەدەنەوە؟‬ ‫ـ ه��ەروا كە وتم هۆنەر قورسایی خوی هەیە‬ ‫لەهەموو بوارەكانی ژیاندا لەوانە خەبات و شۆڕش‬ ‫و سەرخستنی ه��ەر نەتەوەیەك بۆ گەیشتن‬ ‫بەكۆمەڵگایەكی شارستانیانەی سەركەوتوو كە‬ ‫تێدا هەموو منداڵێك دەرفەتی ئەوەی پێ بدرێت تا‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫خاڵە بەهێزەكانی كەسایەتی خوی بناسێت و هەر‬ ‫لە منداڵییەوە لەجیاتی هەڵهاتن و دووركەوتنەوە‬ ‫لەقوتابخانە و ژیان بەسەربردن لە هەلومەرجێكی‬ ‫پڕ لەترس و دڵەڕاۆكێ و بینینی خوێن و دەست‬ ‫و القی بڕاو‪ ،‬بتوانێت هۆنەر بناسێت و باوەڕی‬ ‫بەخۆی بێت و فێری ئ��ەوە بكرێت كە ئەوەی‬ ‫لەدڵ و مێشكیدایە داڕشتن و داهێنانی بۆ بكات‪.‬‬ ‫ئەمەش تەنیا ئەوكاتە دەكرێت كە هۆنەر یان‬ ‫النی كەم بەشێك لەهۆنەر ئیشی جددی بكات‬ ‫لەپێناو هوشیاركردنەوەی كۆمەڵگا و دروستكردنی‬ ‫دەرفەت بۆ ئەو كەسانەی بەهرەمەندن‪.‬‬ ‫* ت��ێ��روان��ی��ن��ی ب���ەرێ���زت���ان وەك كچە‬ ‫دەرهێنەرێكی كورد‪ ،‬بۆ شۆرشی رۆژئاوای‬ ‫كوردستان چیە؟‬ ‫ـ من پێم وایە‪ ،‬هەر كەسێك كە بەخۆی دەڵێت‬ ‫مروڤ ناتوانێت لەئێستادا دڵ و بیر و هەستی‬ ‫تەنانەت بۆ چەركە ساتێك لەهەر "‪ "24‬كاتژمێری‬ ‫رۆژ و ش��ەودا بەبێ بیركردنەوە و پشتگیری‬ ‫لەرۆژئاوا لێبدات‪ ،‬رۆژئاوا كوردستانە و كوردستان‬ ‫هەر یەك لە ئێمەیە‪ .‬كوردستان یەكێكە و نابێت‬ ‫ب��ەچ��ەوار و ه��ەر كەسێك ك��ەوا بیر نەكاتەوە‬ ‫و لەكردەوەشدا ه��ەوڵ بۆ یارمەتیدان رۆژئ��اوا‬ ‫نەدات ئەوا ئەستەمە مروڤ بێت و خاوەنی دڵ‬ ‫بێت و هەستی هەبێت‪ .‬من هەوڵمداوە لەهەموو‬ ‫چاالكیەكانی پەیوەست ب��ەرۆژئ��اوا لە لەندەن‬ ‫بەشدار بم‪ .‬یەكێك لەگەورەترین ئاواتەكانم ئەوەیە‬ ‫كە بتوانم فیلمێك دروستبكەم كە تێدا شۆڕشی‬ ‫كورد بەرجەستە بكەمەوە‪.‬‬ ‫* ب���ەدەر لەگۆڕەپانی ه��ۆن��ەر ل��ەراب��ردوو‬ ‫رێكخراوێكتان تایبەت بە ژنان دروستكرد‬ ‫لەمەر بەگژداچەونەوەی توندوتیژی لەسەر‬ ‫ژنان‪ ،‬ئەم رێكخراوە ناوەندەكەی لەكوێ‬ ‫بوو‪ ،‬ئایا ئێستاكەش چاالكە؟‬ ‫ـ بەلێ راستە من چەن ساڵێك پێش ئێستا‬ ‫لەگەڵ كۆمەڵێك هاورێ رێكخراوێكمان بنیادنا‪،‬‬ ‫بەاڵم من زیاتر لە سێ ساڵە هیچ پەیوەندیەكم‬ ‫لەگەڵ ئەو رێكخراوەدا نەماوە چوون بۆم دەركەوت‬ ‫ئەوان نایانەویت كاری بنەڕەتی بكەن و بەهیچ‬ ‫شێوەیەك پشتگیری لەهۆنەر و هۆنەرمەند ناكەن‬ ‫و من ئەو پشتگیریە بەیەكێك لە بنەماكانی كاری‬ ‫مرۆڤدوستانە و شارستانیانە دەزانم‪.‬‬ ‫* بۆچی ژن��ان هەوڵنادەن لە دەرەوەی‬ ‫ئەقڵیەتی حیزبە پیاوساالرەكان‪ ،‬خۆیان‬ ‫ببنە خاوەن ئێرادەی خۆیان و رێكخراوێك‬ ‫لەسەر بنەمای ناسنامەی راستەقینەی‬ ‫ژنان دابمەزرێنن؟‬ ‫ـ لەراستیدا بۆ وەاڵمدانەوە ئەم پرسیارەی ئێوە‬ ‫دەبێت كۆمەڵێك تیكستی مێژویی و سیاسی و‬ ‫كۆمەالیەتی بخرێتە بەردەست و لیكۆلینەوەی‬ ‫ورد بكرێت لەسەر سایكۆلۆژی ژنان و كۆمەڵگا‬ ‫و چۆنیەتی پێكهاتەكانی خیزان‪ ،‬پ��ەروەردە و‬

‫‪ 35‬چاوپێكەوتن‬

‫دەس��ەاڵت‪ ،‬بەاڵم من زۆر بەكۆرتی تەنیا ئەوە‬ ‫دەڵێم كە بەداخەوە وەك هەر چاالكیەكیتر لەژیاندا‬ ‫چاالكی رێكخراوەیی پێویستی بەسەرچاوەی‬ ‫مادی هەیە و ئەگەر جوان سەرنج بدەین ژمارەی‬ ‫ئ��ەو ژنانەی كە نانئاوەری سەرەكی ژی��ان و‬ ‫خێزانەكەیانن زۆر كەمترە لە پیاوان‪ ،‬هەر بویە‬ ‫ژن لەكۆمەلگای ئێمەدا هێشتا پاشكۆی هاوسەر و‬ ‫باوك و براكانیانن‪.‬‬ ‫لەكۆمەڵگای ئیمەدا تا ئیستا ژنێك لەشێوازی‬ ‫سیمۆن دوبۆڤوار لەدایكنەبووە‪ ،‬ئێمە تەنانەت‬ ‫نوسینەكانی سیمۆنمان بۆ ناكرێت بەكوردی چە‬ ‫بگات بەوەی كە بیخوێنین و لێیان تێبگەین‪.‬‬ ‫ئەو كۆمەڵە ژنەی كە بۆ خۆ دەرخستن دروشمی‬ ‫دووب���ارە و س��ەدب��ارەك��راو دەدەن و بەكەڵك‬ ‫وەرگرتن لەنەهامەتی و چەوسانەوەی ژنانی‬ ‫كۆمەڵگا داماوەكەی ئێمە كاری رێكخراوەیان وەك‬ ‫هەموو كارەكانی تر ناشرین كردووە و كردویانەتە‬ ‫سەرچاوەیەكی ماددی بۆ قازانجی تایبەتی خۆیان‬ ‫زۆرتر زیان دەدەن لەژنان و لە كۆمەڵگا تا ئەوەی‬ ‫یارمەتی بگەێنن‪.‬‬ ‫كەواتە كاتێك ئێمە ژنی ئاگا و لێهاتوو و خاوەن‬ ‫هزر و بیری پێشكەوتوو و بەمانای راستەقینە‬ ‫ئازادمان نییە چۆن دەتوانین رێكخراوەی ئازاد‪،‬‬ ‫سەربەخۆ و لە دەرەوەی حیزبمان هەبێت‪ .‬لە‬ ‫سی ساڵی رابردوودا ئەو ژنانەی دروشمی رەنگینی‬ ‫الیەنگری لەمافی مروڤ و لە ژنانیان دەوتەوە‬ ‫بۆ چی نەیانتوانیوە لەهەر گەرەكێكدا دە ژن وا‬ ‫پێبگەێنن كە بتوانن ناوەكانیان رابگەینن و هەمووان‬ ‫بیانناسین و جێگەی دەستیان دیار بیت لەبوارە‬ ‫هەستیارەكاندا‪ .‬ئەمەش خەتای دەسەاڵتە؟ ئایا‬ ‫دەسەاڵت هاتووە‪ ،‬دەستی ژنانی بەناو هوشیاری‬

‫پێم وایە‪ ،‬هەر كەسێك كە‬ ‫بەخۆی دەڵێت مروڤ ناتوانێت‬ ‫لەئێستادا دڵ و بیر و هەستی‬ ‫تەنانەت بۆ چەركە ساتێك‬ ‫لەهەر "‪ "24‬كاتژمێری رۆژ و‬ ‫شەودا بەبێ بیركردنەوە و‬ ‫پشتگیریلەرۆژئاوالێبدات‬ ‫‪..........‬‬ ‫لە واڵتێكی پیشكەوتوو‬ ‫وەك بەریتانیا لەهەر سەد‬ ‫دەرهێنەریسینەمایی‬ ‫تەنیا حەوت دەرهێنەر ژنن‪،‬‬ ‫واتە"‪ ،"%7‬ئەم ریژەیە لەروانگەی‬ ‫رێكخراوەكانی مافی مروڤ‬ ‫و مافی ژنان لەبەریتانیادا‬ ‫بەریژەیەكی ترسناك ناوی‬ ‫لێدەبرێت‬


‫چاوپێكەوتن ‪36‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫لەهەموو كۆمەڵگایەكدا سینەماكار و هۆنەرمەند بەردەوام هەوڵئەدات كاریگەری‬ ‫لەسەر كەلتور و سیاسەت و كۆمەڵگاكەی هەبێ‪ .‬بۆ ئەوە بتوانین كاریگەری پۆزیتڤ و بەهیز‬ ‫دروستبكەین دەبێت خاوەنی هزرێكی بەتوانا بین‪ ،‬هزر و بیرێك كە ئاگادار بێت لەهەموو برگەكان‬ ‫و لەال بەال و لە تۆێ بەتۆێی هەموو ئەوەی كە لە مێژووی سینەمادا روویداوە و لەوەش كە ئەمڕۆ‬ ‫روو ئەدات و بۆچی روویداوە‬ ‫بەستووە و ناهێڵێت ژنی بەتوانا پ��ەروەردە‬ ‫بكەن؟ ئایا پێویست بەیەك دۆالر دەكات ئەگەر‬ ‫ئەمانەی دەم لەمافی ژنان ئەدەن بڕۆن لەناو‬ ‫گەڕەك و كۆالن و الدێیە دووركەوتووەكاندا ژنی‬ ‫بەتوانا پەروەردە بكەن كە من دڵنیام نەك دە‬ ‫ژن‪ ،‬بەهەزاران لەو رۆڵە بلیمەت و تایبەتگەلمانە‬ ‫هەیە كە رۆژان��ە دەكەونە بەر شەق و شاپ و‬ ‫چەقوی پیاوان‪ .‬رۆژانە هەر رێژەی رێكخراوەی‬ ‫ژنان زیاد دەكات و كەچی رێژەی توندوتیژی‬ ‫دژ بەژنان زیاتر دەك��ات‪ .‬خۆزگە هەموو ئەو‬ ‫رێكخراوەگەلە دەرگاكانیان داخەن و ئەو بوودجە‬ ‫كە سەرفی ئەوان دەبێت بكرێتە سەرفی دوو‬ ‫پرۆژە كە سوود بەژنان بگەینێت‪ .‬پرۆژە زۆرە و‬ ‫ئەگەر پیویست بێت دەكرێت بخرێنەروو‪.‬‬ ‫* ل��ە ك��ۆت��ای��دا دەت��وان��ی��ن پێمان بڵی‬

‫سەرقاڵی چە پرۆژەیەكی هۆنەریت؟ و‬ ‫بیرتان لەوە نەكردۆدەتە ئەو شۆرشەی لە‬ ‫رۆژئاوای كوردستان هەیە بیكەنە كورتە‬ ‫فیلمێكی سینەمایی و سەرنجی جیهان‬ ‫رابكێشن؟‬ ‫ـ بەدریژایی ئەم وەالمانە و لەهەر شۆنێك كە‬ ‫نوسینێكی من چاپكراوە‪ ،‬من ئەوەم وتووە كە‬ ‫پرۆژە و دەرهێنانی فیلم پیویستی بەسەرمایەیە‪.‬‬ ‫من زیاتر لە شانزە ساڵە لەبوواری سینەمادا ئیش‬ ‫دەكەم‪ ،‬بەاڵم تا ئەم ساتە وەختە هیچ الیەن و‬ ‫كەس و دام و دەزگایەك تەنانەت یەك دۆالر‬ ‫یارمەتی بە پرۆژەكانی منی نەداوە‪ ،‬هەر بویە هەر‬ ‫پرۆژەی كۆرت و بچوكم بۆ جێبەجێكراوە‪ .‬لەم‬ ‫ساالنەدا پرۆژە و فیلمنامە و داخوازنامەم بەهەموو‬ ‫الیەنەكان لە بەرێوبەرایەتی سینەما و روشنبیری‬ ‫حكومەتی هەریم و تەنانەت حزبەكانی رۆژهەاڵت‬ ‫داوە و هەموویان وتوویانە بەسەر چاو "هەرچی‬

‫بەئیمە بكرێت لەخزمەتداین" و بەاڵم لە كۆتاییدا‬ ‫ت��ەن��ان��ەت الی��ان ق��ورس ب��ووە ك��ە پشتگیری‬ ‫لۆجیستیكیم لێبكەن چە بگات بەوەی یەك دۆالر‬ ‫بەهیچ پرۆژەیەكم بدەن‪ .‬من لەئێستادا ناشرینترین‬ ‫رەستەی كوردی لەالم ئەمەیە"بەسەر چاو هەرچی‬ ‫بە ئێمە بكرێت‪ ،‬لەخزمەتداین" و هیوادارم ئەو‬ ‫رەستەیە‪ ،‬لە كەلتوری زمانی كوردیدا بسرێتەوە‬ ‫چون بەراستی بووەتە هوكاری داڕمانی ئەخالقی‬ ‫راستگۆیانە لە كۆمەلگای بەناو روشنبیری ئێمەدا‪.‬‬ ‫من سیناریۆیەكم بۆ كورتە فیلمێك نووسیوە و‬ ‫هەروەها سیناریۆیەكیشم ئامادەیە بۆ فیلمێكی‬ ‫درێژ‪ ،‬بەاڵم تا ئەم ساتەوەختە هیچ هیوایەك بۆ‬ ‫ئەوەی بكەونە بواری بەرهەمهێنانەوە بەدی ناكەم‬ ‫و ه��ی��وادارم بەهۆی موعجیزەیەكەوە بتوانم‬ ‫بودجەیان بۆ پەیدا بكەم و كاری دەرهێنانیان بۆ‬ ‫بكەم‪.‬‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪37‬‬

‫ژنان‬

‫باوان سەردەشتی؛‬

‫ژنان لەباشوری كوردستان بەنیسبەت باكور و رۆژئاوا لەشۆناسی خۆیان بەدوورن‬ ‫تەفسیری هەندێك لەژنان بۆ مافەكانیان "سەرئێشە"یە‬ ‫لە دیمانەیەكی تایبەت بە گۆڤاری"رۆژی‬ ‫واڵت" ل��ە واڵت���ی ب��ەری��ت��ان��ی��ا ل��ە ش��اری‬ ‫"شەفێڵد كچە گەنجی كورد و خوێندكار و‬ ‫چاالكڤان لە بواری كۆمەڵگەی مەدەنی و‬ ‫كاروباری ژنان "باوان سەردەشتی" لەمەڕ‬ ‫پرسی ژن��ان و ئ��ەو كێشانەی بەرۆكی‬ ‫ژنانی باشوری كوردستانی گرتووتەوە‬ ‫دەڵێت‪":‬رۆژ نییە لەباشوری كوردستان‬ ‫ه��ەواڵ��ی ژن كوشتن‪ ،‬ژن سوتاندن و‬ ‫ت��ەج��اوزم��ان ب��ەر گ��وێ ن��ەك��ەوێ��ت‪ ،‬بە‬ ‫داخەوە نە لە ڕێگای میدیاكانەوە و نە‬ ‫بە رێگای خوێندنگاكانەوە هیچ هەوڵێك‬ ‫بۆ چ��ارەس��ەری ئ��ەو كێشەیە نادرێت"‪.‬‬ ‫س��ەردەش��ت��ی ه��ەروەه��ا دەڵ��ێ��ت‪":‬ب��ەپ��ێ‬ ‫لێكۆڵینەوەكان و ئەنجامەكان دەركەت‬ ‫كە هێزی ج��ەوه��ەری ژن لە رۆژئ���اوا و‬ ‫باكور چەندە بە هێزە‪ ،‬باشە بۆچی ژنانی‬ ‫باشور كەڵك لە شێوازی خۆ رێكخستن‬ ‫كردن و هێزی فكری وان وەرنەگرێت‪.‬‬ ‫بۆ چی دەبێت هەوڵی تێگەیشتن لە‬ ‫فەلسەفەیەك كە بناغەكانی لە سەر‬ ‫هێزی ج��ەوه��ەری ژن��ە ن��ەدرێ��ت‪ ،‬ژنانی‬ ‫باشوریش دەتوانن ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە‬ ‫و خۆیان پ��ەروەردە بكەن"‪ .‬هاوكاتیش‬ ‫ب���اوان س��ەردەش��ت��ی دەڵێتیش‪":‬یاسا‬ ‫هەمواركراوەكەی خۆپێشاندانەكانیش‬ ‫ل��ەپ��ەرل��ەم��ان��ی ه��ەرێ��م��ی ك��وردس��ت��ان‬ ‫بەفەرمی كردنی دژكردەوەكان دژ بەژن‬ ‫و ئازادیخوازانە‪ ،‬ئێمە دیتمان لە ڕۆژی‬ ‫هەشتی م���ارس چ��ۆن پ��ەالم��اری سەر‬ ‫ژناندرا"‪.‬‬

‫ئا‪ /‬بەهرۆز حسین‬ ‫* خوێندنەوەی ئێوە لەم كاتەدا بۆ دۆخی‬ ‫ژنان لەباشوری كوردستان چیە؟ یان با‬ ‫بڵێن رەوشی هەنۆكەیی ژنان لە باشوری‬ ‫كوردستاندا چۆن دەبینن؟‪.‬‬ ‫ـ لەئێستادا رەوشی ژنان لەباشوری كوردستان‬ ‫بەڕای من لەرەشترین قۆناخی خۆیداایە كەژیانی‪،‬‬ ‫ژنانی باشور تێدا دەژین و بە سەریدا تێدەپەڕن‪.‬‬ ‫رۆژ نییە هەواڵی ژن كوشتن‪ ،‬ژن سوتاندن و‬ ‫تەجاوزمان بەر گوێ نەكەوێت‪ .‬تەنانەت لە هێندێك‬ ‫حاڵەتدا كار دەگاتە لێدان و كوشتنی دایك بە‬ ‫دەستی منداڵە نێرینەكەیانەوە‪ .‬مێر مندااڵن هەر‬ ‫لە تەمەنی بچوك وا ڕاهاتون كە ئەوان خاوەن و‬ ‫پارێزەری وانن و تەنیا وەكو ناموس چاو لە ژنان‬ ‫دەكرێت‪ .‬ئەوە لە كاتێكدایە كە هیچ بەربەستێك‬ ‫لەبەردەم پیاواندا نییە و دەتوانن بە دڵی خۆیان‬

‫پێشنیار دەكەم ئەو ژنانەی لەناو خوێندنگاكاندان سەنتەری‬ ‫لێكۆڵینەوە لەسەر بوارە جیاجیاكانی پەیوەندیدار بە ژن دروستبكەن‪.‬‬ ‫هەوڵبدرێت لە بیرۆكە جیاوازیەكانی سەر ژنان وەكو فێمینیستەكان‪،‬‬ ‫ئاپۆییزم و بیرۆكەكانی تر كەڵك وەربگیردرێت‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئەوەی كە ئێستا وەكو چاالكی ژنان لەناو سێ پارتە سەرەكیەكەی‬ ‫باشور جێدەگرن زیاتر نمایەشیە و نەكەوتۆتە بواری ڕێخستنی لە‬ ‫ئاستی فكری‪ ،‬ئایدیۆلۆژیكی و ئۆرگانیەوە‬


‫ژنان‬

‫‪38‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫چی دەخوازن بكەن؛ چونكە ئەوان "ناموس"ی‬ ‫كەس نین‪ .‬خوێندنەوەیەكی زۆر تایبەت بۆ وشەی‬ ‫"ناموس" هەیە و بە هەمووو ڕێگایەك ئەو كەلتورە‬ ‫لەناو كۆمەڵگادا زیاتر پەرەی پێ دەدرێ‪ .‬بە‬ ‫داخەوە نە لە ڕێگای میدیاكانەوە‪ ،‬نە بە رێگای‬ ‫خوێندنگاكانەوە و نە بە رێگای ترەوە نەك هیچ‬ ‫هەوڵێك بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە نادرێت؛‬ ‫بەڵكو لە زۆر شوێندا تێكەڵ بە ئایین و داب و‬ ‫نەریت دەكرێت و لە هیچ شوێنێكیش دژی ئەو‬ ‫هەمووو كارەساتە‪ ،‬دژەكردەوەیەكی شیاو دەست‬ ‫پێ ناكات‪ .‬وا وێ دەچێت یان ئەو كێشانە لەناو‬ ‫كۆمەڵگای باشوردا جێكەوتبن یان كۆمەڵگا لە ئەو‬ ‫پەڕی بێ خەبەریدا بژیت و یانیش كۆمەڵگا ئەوە‬ ‫بە بەشێك لە داب و نەریت و ئایین بزانێت و بە‬ ‫تەواوی مێژوی خۆی لە بیر كردبێت و ژنانیش بە‬ ‫هەمانشێوە‪.‬‬ ‫* ك���ورد ل��ە ب��اش��وری ك��وردس��ت��ان خ��اون‬ ‫ئەزمونێكی حكومەتداریە‪ ،‬ژنان لەكوێ‬ ‫ئەم ئەزمونەدا جێ دەگرن؟ بۆچی وەكو‬ ‫ئیرادەیەكی راستەقینەی ژنان سەیری ئەم‬ ‫ماتەوزەیە ناكرێ؟‪.‬‬ ‫ـ لەوانەیە بیر و ڕای من لەگەڵ هی ئێوە‬ ‫جیاواز بێت سەبارەت بە وشە و یان شێوازی‬ ‫"حكومەتداری" لە باشور‪ ،‬بەاڵم با لە باسەكە‬ ‫دوور نەبمەوە‪ ،‬باشور بۆتە بە شێوازێك لە‬ ‫حوكمڕانی عەشیرەیی و شێوازی كالسیكی دوو‬ ‫حیزبی كە بۆتە شێوازێك بۆ ڕەقابت بە سەر‬ ‫دەسەاڵتەوە كە ئەوە دەتوانێت رێگا لەبەردەم‬

‫ژنان ئاستەم بكات؛ چونكە یان دەبێت بەشێك‬ ‫بن لەو حیزبانە و یانیش زۆر بە هێز بن كە لە‬ ‫دەرەی ئەو هێزانە بتوانن خۆ رێكخەن‪ .‬بەشێكی‬ ‫تر لە كێشەكە ئەوەیە كە شیوازی دروستبوونی‬ ‫ئەو هێزانەیە كە لە دەس��ەاڵت��دان‪ ،‬بەداخەوە‬ ‫عەقڵیەتی پیاوساالری زۆر لە ناویاندا باوە و ژن‬ ‫تەنیا لە چوارچێوەی ماڵدا دەبینین‪ .‬ئەگەر چی‬ ‫ناكرێت خەبات و دڵسۆزی ئەو ژنە شەهیدانە و‬ ‫یا ئەو ژنە تێكۆشەرانەی كە ئێستاش لەخەباتدان‬ ‫لەبەر چاو نەگیردرێت؛ بەاڵم عەقڵیەتی گشتی‬ ‫ڕێخراوەكە هەر لەو ئاستەدا بووە كە هەوڵدان بۆ‬ ‫ژن نەكات‪ .‬هیچ كات نەیانتوانی و یانیش دەتوانم‬ ‫بڵێم نایانەوێت هێزێكی ژنانی ئازاد و سەربەخۆ كە‬ ‫ژن ئیفادە بكات دروست ببێیت‪ .‬ئەوەی كە ئێستا‬ ‫وەكو چاالكی ژنان لەناو سێ پارتە سەرەكیەكەی‬ ‫باشور جێدەگرن زیاتر نمایەشیە و نەكەوتۆتە‬ ‫بواری ڕێخستنی لە ئاستی فكری‪ ،‬ئایدیۆلۆژیكی و‬ ‫ئۆرگانیەوە‪ .‬لە الیەكی دیكەش كاتێك كە چاو لە‬ ‫ئەو ژنانە دەكەی كە لە سیاسەت بەدورن‪ ،‬مرۆڤ‪،‬‬ ‫نائاگاهیەكی زۆر سەبارەت بە دۆخ��ی ژن��ان و‬ ‫بیروباوەری تێكۆشەرانی ژن بۆ مافی ژن دەبینێت‬ ‫و بێ هەڵوێستی و بێ ئەهەمیەتی وان مرۆڤ‬ ‫توشی سەرسوڕمان دەك��ات‪ .‬هەڵبەت من ئەوە‬ ‫وەكو ڕەخنە ڕوبەڕوی ئەو ژنانە ناكەمەوە؛ بەڵكو‬ ‫ئەوە وەكو ڕەخنە بەرەوڕووی چاالكانی بواری ژنان‬ ‫دەكەمەوە‪ .‬جێ نەگرتنی ژنان لەناو حكومەتداری‬ ‫بە بڕوای من شتیك نییە تایبەت بێت بە باشوری‬ ‫كوردستان؛ بەڵكو لە واڵتە پێشكەوتوەكانیش‬ ‫ڕێژەی ژن لە بواری حكومی و ڕێوەبەریدا زۆر‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫لە ئاستێكی خوار دایە؛ بەاڵم لە موقایسە لەگەل‬ ‫باكور و رۆژئاوا بەراستی بەشداری ژنان زۆر زۆر‬ ‫نزمە‪.‬‬ ‫* ئاخۆ ئە هۆكارە بەچیەوە گرێدەدەن‪،‬‬ ‫لێرەدا ناكارایی ژن��ان خۆیانن‪ ،‬یان ئەو‬ ‫عەقڵیەتەیە كە لە كۆمەڵگەی باشوری‬ ‫كوردستان بااڵدەستە؟‪.‬‬ ‫ـ دەتوانم بڵێم هەردوكیان هۆكارەن لەئێستادا‪.‬‬ ‫ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژویەكی دوور دەبینین كە‬ ‫لە دەسپێكدا هێزی پاوانخواز بوو كە دەستی بە‬ ‫سەر ژندا گرت و ئەگەر چی بەرەورووی خۆڕاگری‬ ‫و هێزی ژن بووە‪ ،‬بەاڵم لە ئاكامدا تا ڕادەیەكی‬ ‫زۆر توانی وەكو مۆڵكێك داگیری بكات و خۆی و‬ ‫ویستەكانی خۆی بە سەریدا زاڵ بكات‪ .‬بە بڕوای‬ ‫من ئەوەی كە بۆ چی ژن نەیتوانی لە ئاستێكی‬ ‫ب��ەرف��راوان لە بەرامبەر هەڕەشەی عەقڵیەتی‬ ‫پیاوساالری ڕاوەستێت دەتوانێت ببێتە بەشێك لە‬ ‫زانستە كۆمەاڵیەتیەكان و پشكنینی بۆ بكرێت‪.‬‬ ‫ئەوەی كە لە ئێستادا لە ئارادایە دەتوانێت زۆر‬ ‫و كەم پەیوەندی بەو مێژوەوە هەبێت‪ .‬لە الیەكی‬ ‫تریش زاڵبوونی كەلتوری عەرەب و داگیركردنی‬ ‫كوردستانیش بووە بە بەشێك لە كێشەكە‪ .‬ئەگەر‬ ‫چی لەوانەیە ئەو پرسیارە بێتە پێش كە باشوری‬ ‫كوردستان دوو دەهەیە كە ئازادە‪ ،‬بەاڵم مەبەست‬ ‫لێرە هێزی فكری داگیركەرە كە لە باشور باش‬ ‫جێی خۆی كردۆتەوە‪ .‬عەقڵیەتی پیاوساالری و‬ ‫دەسەاڵتخوازی‪ ،‬وەكو هێزێك بۆ لە ژێر دەست‬ ‫گرتنی ژن��ان هەمووو پێداویستیەكانی لەبەر‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دەستدایە و زۆر بە ئاسانی توانیویانە ژنان بە‬ ‫هێندێك مەسائیلی وەكو خۆ رازاندنەوە و مۆد‬ ‫و نێو ماڵ و پارە و هێندێك شتی زۆر سەرەكی‬ ‫سەرقاڵ بكەن و ئەگەریش پرسیار لەو ژنانە بكەی‬ ‫كە بۆ هەمووو ژیانینان بۆتە ئەو شتە بچكۆالنە‪،‬‬ ‫دەڵێن كە "مەجبور نین خۆیان بخەنە زەحمەتی‬ ‫و وەدوای ئەو سەرئێشەیە بكەون" لێرەدا دیارە‬ ‫تەفسیری وان بۆ مافی ژن وەكو "سەرئێشە"یە‪،‬‬ ‫وەكو شتێك بڵێی قەبوڵی داگیركاریان كردوە‬ ‫و رازین‪ .‬بە دڵنیایەوە ئەوەش لە بەرژەوەندی‬ ‫پیاوساالری و سیستەمەكەیدایە‪ ،‬لە الیەكی تر‬ ‫مندااڵن‪ ،‬بە تایبەت مێر مندااڵن‪ .‬هەر لە تەمەنی‬ ‫بچوك فێر دەكرێن كە شێوازی هەلسوكەوتی كچان‬ ‫زەعیفانەیە و بە هەمووو جۆرێك هەوڵدەدرێت كە‬ ‫فكری منداڵ بەوەیەوە مەشغوڵ بكرێت كە وەكو‬ ‫"پیاوێك" هەڵسوكەوت بكات و فكری كچانیش‬ ‫بە كاری ماڵەوە مەشغوڵ دەكرێت‪ .‬بۆ نمونە‬ ‫بۆ منداڵی كوڕ ئۆتۆمبێل‪ ،‬تفنگ و شمشیری بۆ‬ ‫دەكڕن و بۆ منداڵی كچیش بوكە شوشە‪ ،‬وەسایلی‬ ‫چێشتخانە و ناوماڵ دەكڕن‪ .‬بەشێكی دیكە لە‬ ‫كێشەكە ئەوەیە كە مینبەری مەزگەوتەكانیش زۆر‬ ‫كات دژی ژن بەكار دێت و باس لەوە دەكرێت كە‬ ‫ژنان وەكو پیاو عاقڵ نین و یا ژنانن كە پیاوان‬ ‫توشی گوناە دەكەن و بۆ ئەو مەبەستەش زۆرجار‬ ‫نمونەی داستانی ئادم و حەوا دێننەوە‪ .‬یەعنی لە‬ ‫الیەك ژنانیان وەكو مۆدێل رازاندۆتەوە و لە الیەكی‬ ‫ترەوە بانگەشەی ئەوەی دەكەن كە ژنانن هۆكاری‬ ‫گوناهن و كۆشتنیشیان وەك��و تەنبێكردنێكی‬ ‫ئاسایی دەبینن‪ .‬زۆر شتی دیكە هەیە كە زۆر‬ ‫ڕاح��ەت لەناو كۆمەڵگادا جێكەوتووە و بۆتە‬ ‫عەقڵیەتی ژن ستیزی لەناو كۆمەڵگای باشوردا‪ .‬لە‬ ‫الكی ترەوە لەناو ئەو هەمووو كێشانەدا هەتا ئێستا‬ ‫هەڵوێستێكی شیاو لە لەیان ژنانەوە نەدراوەتەوە‪.‬‬ ‫هێندێك كەس هەن كە چاالكن‪ ،‬بەاڵم زۆرجار تەنیا‬ ‫بە یەك نوقتەوە دەنوسێن و هەمووو شتەكان‬ ‫وەكو یەك سەیر ناكەن‪ .‬بۆ نمونە ئەگەر چی دین‬ ‫بۆتە سەنگەرێك بۆ خۆ پەڕاندنەوەی زۆربەی ئەو‬ ‫كێشانە‪ ،‬بەاڵم تەنیا دین نابێتە گرفت و زۆر شتی‬ ‫تریش هەیە كە دەبێت زیاتر تیشكی بخرێتە سەر‪.‬‬ ‫* لەكاتی دۆخ���ە ه��ەس��ت��ی��ارەك��ان‪ ،‬ژن��ان‬ ‫بەشێكن لە كۆمەڵگا‪ ،‬بەشێكن لە پرۆسەی‬ ‫سیاسی هەڵبژاردن و ئێستاش دەوڵەت‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم لە راستیدا ژن��ان لە گەیشتن بە‬ ‫مافەكانیان زۆر دوورن‪ ،‬ئاخۆ دەبێ ژنان‬ ‫چی بكەن؟‪.‬‬ ‫ـ هەروەكو پێشتر ئاماژەم پێدا ژنان بەشێكی زۆر‬ ‫لە مێژوی خۆیان لە دەستداوە و یان لە بیریان‬ ‫كردوە و نامۆن بەشۆناسی خۆیان وەكو میللەتێك‪.‬‬ ‫پیویستە پێش هەمووو شتێك لەوە ئاگادار ببنەوە‬ ‫كە كێن و چین و بۆچی دەبێت خەبات بكەن‪.‬‬ ‫پێویستە خۆیان وەك��و بەشێك لە پرۆسەی‬ ‫سیاسی واڵتەكەیان ببینن؛ چونكە هەمووو یاسا‬ ‫و پرۆسەكان زۆر یان كەم كاریگەریان لەسەر ماف‬ ‫و ژیانی ژنان هەیە‪ .‬هەر وەك دیتمان یاسای فرە‬ ‫ژنی‪ ،‬ناردنی خوێندكار بۆ دەرەوە‪ ،‬نەدانی موچە و‬ ‫زۆر شتی تر كاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان‬ ‫لەسەر ژیانی ژنان هەبووە و دەبێت‪ .‬بە بڕوای من‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫پێویستە پێش هەمووو شتێك هۆشیاری تەواو‬ ‫لەسەر ماف و ژیانی ژنان بدرێت و زۆر زۆر بە‬ ‫پێویستی دەزان��م جارێكی تر وات��ای ئ��ازادی و‬ ‫مافخوازی شی بكرێتەوە؛ چونكە بەداخەوە لە زۆر‬ ‫شوێندا ئازادی لەگەڵ بێ بەند و باری (بەڕەاڵیی)‬ ‫تێكەڵ كراوە‪ .‬پێویستە ژنان پیاوان دڵنیا بكەنەوە‬ ‫كە ئ��ازادی و تێكۆشانی ژن��ان دەبێتە مایەی‬ ‫ئازادی‪ ،‬لێهاتویی نەوەی دوارۆژ و ژیانێكی خۆشتر‬ ‫و بەختەوەرتر‪ .‬بەداخەوە كێشەیەك كە لەناو‬ ‫هێندێك لە ژنانی فێمێنیست دەبینرێت ئەوەیە كە‬ ‫هەمووو تاوانەكان دەخەنە سەر ملی پیاو و لە‬ ‫هەوڵی ئ��ەوەدان كە ژنان بە تەنیا كێشەكانیان‬ ‫چارەسەر كەن‪ .‬یەعنی ئەو هەڵەیەی كە پیاو‬ ‫دەیكات ئەوانیش دوپاتی دەكەنەوە‪ .‬لە مەسەلەی‬ ‫پیاوساالری‪ ،‬پیاو خۆی بە بنەمای هەمووو شتێك‬ ‫دەگرێت لەو مەسەلەیەشدا ژنان تەنیا خۆیان‬ ‫لەبەرچاو دەگرن‪ ،‬بەاڵم ئێمە لە كۆمەڵگایەك دایین‬ ‫كە نیوی پیاوە و ئەگەر چی پیاوساالری زەربەی‬ ‫زۆری لە ژن داوە‪ ،‬بەاڵم راستەوخۆ و ناراستەوخۆ‬ ‫كاریگەری نەرێنی لەسەر پیاوانیش هەبوە‪ .‬بۆیە‬ ‫چەندە ژنان خۆیان پێشخەن‪ ،‬پێویستە ئەوەندەش‬ ‫هەوڵ بۆ هۆشیاركردنەوەی پیاوان بدەن‪ .‬بە بڕوای‬ ‫من پێویستە سەنتەری لێكۆڵینەوە بكرێنەوە‬ ‫لەسەر مێژوو‪ ،‬ژیان و سایكۆلۆژی ژنان و هەروەها‬ ‫لە قۆناغە سەرەتاییەكانی مەكتەبەكاندا باس لە‬ ‫خۆشەویستی دایك‪ ،‬ڕێز گرتن لە دایك و هەروەها‬ ‫ژن بكرێت بۆ ئەوەی ئەو كاریگەریە نەرێنیانەی‬ ‫كە كۆمەڵگا دەرخ��واردی مندااڵنی دەدات هێدی‬ ‫هێدی ڕێشەكەش بێت‪ .‬لە الیەكی تر بە بڕوای‬ ‫من پێویستە ژنانی شاعیر زیاتر هەوڵبدەن بۆ‬ ‫وتنەوەی شێعر بۆ پێشكەوتنی ژنان و بە هەمووو‬ ‫شێوەیەك هەوڵی دوور خستنەوەی كۆمەڵگا لە‬ ‫شێعر بۆ بەژن و بااڵی ژن و رازاندنەوەی وەكو‬ ‫كااڵیەكی جنسی بدەن‪ ،‬پێویستە داڕشتنەوەی‬ ‫فەرهەنگی ئەدەبیش بكرێت‪ .‬پێویستە ژنان لە‬ ‫هەمووو بوارەكان خۆ رێكخەن نەك تەنیا لە بواری‬ ‫زانستی؛ بەڵكو لە بواری هونەری‪ ،‬ئەدەبی‪ ،‬شانۆ‪،‬‬ ‫وەرزش و كێبڕكێدا خۆیان پێش بخەن بۆ ئەوەش‬ ‫پێشنیاری من بۆ دایكانە كە منداڵە كچەكانیان بۆ‬ ‫ئەو بوارانە زیاتر ڕاكێشكەن و هانیان بدەن‪.‬‬ ‫* ج���ی���اوازی ت��ێ��ك��ۆش��ان��ی ئ��ازادی��خ��وازی‬ ‫ژن��ان لە نێوان باكور‪ ،‬باشور‪ ،‬رۆژئ��اوای‬ ‫كوردستاندا چۆن دەبینی؟ یان با بڵێن خاڵە‬ ‫سەرەكییەكانی ئەم جیاوازیانە لەچیدان؟‪.‬‬ ‫ـ ئەوەی كە دەبینرێت خەباتی ژنان لە رۆژئاوا و‬ ‫باكور زۆر زۆر بە هێزە و هێزی جەوهەری ژن لە‬ ‫ئاستێكی زۆر بەرز دایە نەك تەنیا بە نسبەت بە‬ ‫باشور؛ بەڵكو بە نەسبەت هەموو دونیا لەپێشە‪.‬‬ ‫بەشداری ژنان لە ناو ڕێكخراوە سیاسیەكان‪ ،‬لە ناو‬ ‫بەرەكانی شەڕ و هەروەها وەكو هێزێكی سەربەخۆ‪،‬‬ ‫باس لە فكرێكی نوێ دەكات كە لە دونیادا وێنەی‬ ‫نییە‪ .‬ژنان لە باكور گەیشتنە ئاستی ناساندن لە‬ ‫دونیادا‪ ،‬ئیدی هەموو كەس لەیال زانا‪ ،‬گوڵتەن‬ ‫كشاناك‪ ،‬پەروین بوڵدان و ‪ ...‬هتد دەناسێت‪.‬‬ ‫ئەگەر چی لە باشوریش كەسایەتی تێكۆشەر و‬ ‫بە جەرگی وەكو لەیال قاسم و نەجیبە عومەر‬ ‫هەیە‪ ،‬ب��ەاڵم تەنانەت كوردەكانی پارچەكانی‬

‫‪39‬‬

‫ژنان‬

‫تریش زۆر نایناسن‪ .‬ئەوە باس لە ئاستی خەبات‬ ‫و تێكۆشان و بەردەوام بوون و سووربوونی ژنان‬ ‫لە باكور دەكات كە لە باشور نەگەیشتووەتە ئەو‬ ‫ئاستە‪ .‬لە رۆژئاواش ئیدی ژنان بوونە هێزێك كە‬ ‫نەك پیاوانی ناو كۆمەڵگا؛ بەڵكو هێزێكی وەكو‬ ‫داعیشیش (كە بە هەموو دونیا) پشتیوانی لێ‬ ‫دەكرێت ناتوانێت لە بەرامبەریاندا ڕاوەستێت‪.‬‬ ‫ئیدی ژنان لەوێ قۆناغی خۆسوتاندن و خۆكوشتن‬ ‫و الوازیان تێپەڕاندوە (ئەگەر چی بنەبڕ نەبووە)‪،‬‬ ‫بەاڵم گەیشتونە هەموو مەیدانەكانی كۆمەڵگا‪ .‬بۆ‬ ‫نمونە سیستەمی هاوسەرۆكی لە یەكەم قۆناغدا‬ ‫عەمەلی كرا‪ .‬هەروەها ڕێكخراوی سەربەخۆی‬ ‫ژنان هەیە كە ژن خۆی ڕێوەبەری دەك��ات‪ .‬بۆ‬ ‫نمونە ڕێكخراوی سارا كە نە تەنیا ژنی كورد؛‬ ‫بەڵكو ژنی نەتەوەكانی تریش لە خۆی دەگرێت‪.‬‬ ‫پرۆژەی مافی ژنان كە سێ مانگ پێش ئێستا‬ ‫لە (‪)٢٥‬ی فێوریەی (‪ ،)٢٠١٤‬كۆمیتەی یاسایی‬ ‫ژن��ان كە پێكهاتبوون لە (‪ )٢٥‬ئ��ەن��دام‪ ،‬لە‬ ‫ڕاپۆرتێكدا كە بۆ ئین ئار تی ڕایگەیانگەیاندبوو‪،‬‬ ‫تێیدا باس لە (‪ )٣٩‬خاڵی پێشنیاری سەبارەت‬ ‫بە مەسەلەی ژنان دەكات‪ .‬بە پێی ئەو ڕاپۆرتە‬ ‫لەو پێشنیازنامەدا‪ ،‬یەكسانی نێوان ژن و پیاو‬ ‫بە ئەساس دەگیرێت و پێش بە هەموو ئەو یاسا‬ ‫و كەلتورانە دەگیردرێت كە دژ بە ژن ئەنجام‬ ‫دەدرێ��ن‪ .‬بۆ نمونە قەدەخەكردنی ماددەكانی‬ ‫زەواجی زۆرە ملی‪ ،‬ژن بە ژن‪ ،‬شیربەها‪ .‬هەروەها‬ ‫لە دۆخی جیابونەوەی ژن و پیاودا ماددەی یاسایی‬ ‫سەبارەت بە یەكسانی دابەشكردنی میرات و‬ ‫مۆڵك و ماڵ جێگیركراوە‪ .‬لە ناو پێشنیازنامەكەدا‬ ‫س��ەرەن��ج خ��راوەت��ە س��ەر یەكسانی م��اددەك��ان‬ ‫دەربارەی نوێنەرایەتی ژنان‪ ،‬یەكسانی لەناو ژیان‬ ‫و كاری دەرەوەدا‪ ،‬بەڕێوەبەرایەتی و دادگاكاندا‪.‬‬ ‫بۆ سەرجەم دەستگاكان بەڕێوەبەری هاوبەش یان‬ ‫هاوسەرۆكایەتی پێشنیاز كراوە‪ .‬خاڵێكیش لەسەر‬ ‫كۆتای رەگەزی لە سەدا (‪ )٤٠‬لە خۆ دەگرێت‪.‬‬ ‫ئەوە لە كاتێكدایە كە لە پەرلەمانی باشور فرە ژنی‬ ‫یاسایی كراوە و تەنانەت هێندێك ژنیش دەنگیان‬ ‫پێ داوە‪ .‬بە كەمێك تێڕامان لەو دوو بەشەی‬ ‫كوردستان دەردەكەوێت كە رۆژئاوای كوردستان‬ ‫كە لەسەر فكری ئاپۆییزمدا خۆی ڕێكخستوە تا چ‬ ‫ئاستێك مەسەلەی ژن بە گرنگ دەزانێت‪.‬‬ ‫* كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی‬ ‫كوردستان جارێكی تر پێكهات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫الیەنەكان تەنها یەك ژنیان بۆ پۆستە‬ ‫وەزاریەكان دانا‪ ،‬ئەمە چۆن دەبینی؟ ئایا‬ ‫ئەمە پاشاگەردانیەك نییە لەپرسی ژنان؟‪.‬‬ ‫ـ وێ دەچێ كە لە ئاستی نزمدا كێشەیان نەبێت‬ ‫ژن بەشدار بێت‪ ،‬بەاڵم كە دەگاتە ئاستی بەرز‪،‬‬ ‫یان رێگە لە بەردەم ژنان دەگیردرێت یانیش دەڵێن‬ ‫ژنان خۆیان نەگەیشتونە ئەو ئاستە كە ئەوە زۆر‬ ‫لەگەڵ مەنتێقدا جور دەرنایات؛ چونكە ناكرێت‬ ‫بڵێین لە كۆمەڵگایەكی پێنج میلیۆنی تەنیا یەك‬ ‫ژن هەیە كە لە كابینەدا بەشدار بێت‪ .‬نمونەیەكی‬ ‫ئاشكەرا "نەجیبە عومەر"ە كە بە هیچ شێوەیەك‬ ‫میدیا و پەرلەمان تیشك ناخاتە سەر ئەو ژنە‬ ‫تێكۆشەرە‪ .‬دیارە ناعەداڵەتیەكی یەكجار زۆر لە‬ ‫بەرامبەر ژندا هەیە‪ .‬لە الیەكی تریش كێشەی فكری‬


‫ژنان‬

‫‪40‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫هەیە كە ژن وەكو "زەعیفە" دەبینرێت‪ ،‬ژن تەنیا‬ ‫لە چوارچێوەی ماڵەوە خوالسە"كورت" كراوەتەوە‬ ‫و ه��ەروەك گوتیشم زۆرینەی ژنانیش ئەوەیان‬ ‫قەبوڵكردوە‪ .‬عەقڵیەتی حیزبایەتی لە ناو باشوری‬ ‫كوردستان شێوازێكی كالسیكی پیاوساالرانەی‬ ‫لەبەر گرتووە و ئەو شێوازە بۆ ماوەی چەند‬ ‫دەهەیە بۆتە داب و نەریتی ناو كۆمەڵگاش‪ .‬لە‬ ‫الیەكی دیكەش ژنانی دەرەوەی حیزب زۆر الوازن و‬ ‫هیچ دەنگێكیان نییە‪ ،‬دەتوانم بڵێم هێزی حیزبەكان‬ ‫كۆمەڵگایان مۆنۆپۆل ك��ردوە و هیچ دەنگێك‬ ‫لەدەرەی ئەوان ناتوانێت سەركەوێت‪ ،‬بۆ ئەوەش‬ ‫هەموو دەرفەت و ئیمكاناتێكیان لە دەستدا هەبووە و‬ ‫هەیە‪ .‬بۆ نمونە لە هێندێك شوێندا بواری ئابوری زۆر‬ ‫دەرفەتی بۆ رەخساندون لە هێندێك بواری تریش لە‬ ‫رێگای دینەوە هەوڵی لە مەیدان دەركردنی ژنانی‬ ‫دەرەی حیزبەكان دەدەن‪ .‬من باسی ژنانی دەرەوەی‬ ‫حیزبەكان (حیزبە دەسەاڵتدارەكان) دەكەم؛ چونكە‬ ‫تەنیا ژنانی ناو ئەو حیزبانە دەنگیان هەیە و ئەوە‬ ‫چەند دەهەیەكە دەرفەتیان هەبووە و بەاڵم رەوشی‬ ‫ژنان نەك هەر بەرەو باشتربوون نەچووە؛ بەڵكو‬ ‫گەیشتۆتە ئاستێكی هەرە مەترسیدار‪ .‬ئەگەر‬ ‫لە بواری فكریش لەبەرچاو بگرین دەبینین كە‬ ‫ئەوەی كە گرنگی پێ نەدراوە بەشی فێمێنیستی‬ ‫و بە رێكخستن كردنی ژنانە‪ .‬هەتاكو ئێستاكەش‬ ‫رێكخستنێكی تایبەت بە ژنان بوونی نییە و هیچ‬ ‫الیەنێكی حقوقی و ئیداری نییە كە تایبەت بە‬ ‫ژنان بێت‪ .‬تەنانەت راگەیەندنەكانیش زۆر لەو‬ ‫ب��وارەدا الوازن‪ .‬ئەمەش لەپاشاگەردانی زیاتر‬ ‫شتێك نییە بۆ پرسی ژنان‪.‬‬ ‫* خوێندنەوەی بەرێزتان لەمەر ئەو ژنانەی‬ ‫ئێستا لە ناو پەرلەمان و ئەوانەشی لە ناو‬ ‫حزبەكاندا چیە؟‬ ‫ـ بە هۆی ئەوەی كە من لەنێو هەرێمی باشوری‬ ‫كوردستاندا ناژیم و لەگەڵ ئەو كەسانە كەمتر‬ ‫تێكەاڵویم هەیە‪ ،‬بەاڵم بە پێی هەڵوێستەكان لەمەڕ‬ ‫كێشە و مۆشكیلەكانی ژنان‪ ،‬مرۆڤ دەتوانێت‬ ‫ببینێت كە هەڵوێستێكی شیاوی و گونجاو لەوان‬ ‫نابینرێت بۆیە ناتوانم زۆر جیاوازی ببینم‪.‬‬ ‫* ئ��ەو هۆكارانە چین كە ژن��ان لە باشوری‬ ‫كوردستاندا ناتوانن خاوەن دامەزراوەیەكی گشتی‬ ‫تایبەت بە ژنان بن‪ ،‬وەك حزبی ژنان‪ ،‬بزوتنەوەی‬ ‫ژنان كە هەموو ژنان لە خۆ بگرێت؟‪.‬‬ ‫ـ یەكەمیان وت��م كە هێز و دەس��ەاڵت لە ناو‬ ‫حیزبەكاندا مۆنۆپۆل(قورخ) كراوە و ژنان زیاتر‬ ‫بە ئایدیۆلۆژیای حیزبی كالسیك تاوەكو ژنی‬ ‫مافخوازی ناو كۆمەڵگا بن تەماشای مەسەلەكان‬ ‫دەكەن‪ .‬یەعنی ژنانێكی سەربەخۆ نین كە بتوانن‬ ‫كار و چاالكیەكانیان تەنیا تایبەت بكەن بە ژنانەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر لە ب��واری مێژوویەوەش سەیری بكەین‬ ‫الیەنێكی دیكە‪ ،‬كێشەی فكری و ئایدیۆلۆژیكیە‪،‬‬ ‫ئەوە پێنج هەزار ساڵە بە هەموو ڕێگایەكدا هەوڵی‬ ‫بە كۆیلە كردنی ژنان دەدرێت‪ .‬بە رێگای ئابوری‪،‬‬ ‫دین‪ ،‬كەلتور‪ ،‬تەنانەت شێعر و ئەدەبیاتیش ژنان‬ ‫بەردەوام رۆبەروی هێرشن‪ .‬لە دەسپێكدا ژنان لە‬ ‫بواری ئابوریەوە بێ هێز دەكەن‪ ،‬هەر كەسێكیش‬ ‫لە بواری ئابوریەوە بێ هێز بوو‪ ،‬لە بوراەكانی‬

‫ئەوەی كە دەبینرێت‬ ‫خەباتی ژنان لە رۆژئاوا و‬ ‫باكور زۆر زۆر بە هێزە و هێزی‬ ‫جەوهەری ژن لە ئاستێكی زۆر‬ ‫بەرز دایە نەك تەنیا بە نسبەت‬ ‫بە باشور؛ بەڵكو بە نەسبەت‬ ‫هەموو دونیا لەپێشە‪ .‬لە رۆژئاوا‬ ‫ئیدی ژنان بوونەتە هێزێك‬ ‫كە نەك پیاوانی ناو كۆمەڵگا؛‬ ‫بەڵكو هێزێكی وەكو داعیشیش‬ ‫كە هەموو دونیا پشتیوانی لێ‬ ‫دەكات ناتوانێت لە بەرامبەریاندا‬ ‫ڕاوەستێت‬ ‫تریشدا ناتوانێت زۆر پێشبكەوێت؛ چونكە ئابوری‬ ‫شاڕەگی ژینە‪ .‬پاشان بە ڕێگای ئایدیۆلۆژیكی و‬ ‫فكری هەوڵی لە مەیدان دەركردنی ژنان دەدەن‪.‬‬ ‫بۆ نمونە دەڵێن ژن "زەعیفەیە" بەو مەعنایە كە‬ ‫ژنان بی هێزن و پیاو تەنیا دەتوانێت كارەكانیان‬ ‫جێبەجێ بكات‪( .‬بۆ ئەوەش بە رێگای جل و بەرگ‬ ‫و پێاڵویش ژنان بێ هێز دەكەن‪ .‬بۆ نمونە لە چین‬ ‫دەبو ژنان پێیان بچوك بایا بۆ ئ��ەوەش پێاڵوی‬ ‫زۆر بچوكیان لە پێ دەكردن كە زۆربەی ژنان بەو‬ ‫رێگایەدا پێی خۆیان لە دەست دەدان و یا سەقەت‬ ‫دەبون‪ .‬لە كوردستانیش پێاڵوی پاشنە بەرز‪ ،‬جل و‬ ‫بەرگی درێژ و زۆر تەسك و‪ ...‬هەموویان ژنانیان‬ ‫كردۆنەتە مانكێن)‪ .‬هەموو ڕۆژێك ژن تاوانبار‬ ‫دەكرێت كە لەبەر ئەوەی ئیزنی لە پیاو نەخواست‬ ‫بۆ سێو خواردن بۆیە ئینسان بە گشتی كەوتە‬ ‫كێشەوە‪ .‬شێعر و ئەدەبیاتیش كە هەمووی باسی‬ ‫زاهیری جوان دەكات‪ ،‬ئەوەی كە ئەو دوایانەش‬ ‫پێشكەوتوە هەمووی باس لە خەیانەت و بێ‬ ‫بڕوایی دەكات‪.‬‬ ‫ئەوانە ئەو كێشانەن كە ژنان دەبێت پیالنێكی‬ ‫درێژ خایەنیان بۆ هەبێت و زۆر بە وریایی و‬ ‫لەسەر سووربوون هەوڵیان بۆ بدەن‪ ،‬بەاڵم بە‬ ‫داخەوە نەوەك هەوڵی بۆ نادرێت؛ بەڵكو لە زۆر‬ ‫شوێنیشدا ئەوانەی كە هەوڵێش دەدەن لە مەیدان‬ ‫دەردەكرێن‪ .‬یەعنی ڕاستیەكەی ئیرادەی ژن لە‬ ‫دەستی ژنانی ئازاد دا نییە و ئیرادە لە دەست‬ ‫پیاوان و ژنانێك لە بەرگی ژنانە دایە كە فكر و‬ ‫زیهنی زۆر لە پیاو پیاوساالرترە‪.‬‬ ‫* یاسای خۆپێشاندانەكان لە پەرلەمانی‬ ‫هەرێمی باشوری كوردستان جارێكی تر‬ ‫لەم خولەی پەرلەماندا خوێندنەوەی بۆ‬ ‫دەكرێت و كۆمەڵێك بەربەستی نویی بۆ‬ ‫زیاد كرا‪ ،‬ئاخۆ ئەم یاسایە نابیتە ئاستەنگ‬ ‫لەبەدرەم مافەكانی ژنان؟‪.‬‬ ‫ـ بە دڵنیایەوە دەبێتە بەربەست‪ .‬ئێمە دەزانین‬ ‫كە هەموو ڕۆژێك لە كوردستاندا ژن دەكوژرێت‪،‬‬ ‫دەسوتێندرێت‪ ،‬دەستدرێژی دەكرێتە سەر‪ ،‬بە‬ ‫زۆر دەدرێتە شو و هەزاران كێشەی دیكە‪ .‬ئەگەر‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫چی لە دژی ئەو جێنوسایدە دەنگی ناڕازی زۆر‬ ‫كەمە‪ ،‬بەاڵم من وا بیر دەكەمەوە كە ئەگەر یاسای‬ ‫خۆپێشاندان زیاتر ئاستەنگی دروست بكات ئەو‬ ‫دەم بەربەست بۆ ئەوەندەش دروستدەكرێت و‬ ‫ئیدی بە تەواوی دەنگی ژنان كپ دەكەن‪ .‬ئێمە‬ ‫دیتمان لە ڕۆژی هەشتی مارس چۆن پەالماری سەر‬ ‫ژناندرا و تەنانەت مۆڵەتیشیان نەدان‪ ،‬تەنانەت‬ ‫هێندێك لەو ژنانەی كە بە بەرگی ژنانەوە و فكری‬ ‫مێرانە هاتبوون چۆن بەربەستیان لە بەرانبەر‬ ‫بە ژنان دروستدەكرد و هەوڵی ئالۆزیان دەدا‪.‬‬ ‫ئەوانە هەمووی هێزی دەسەاڵتی لە پشتە دەنا‬ ‫ناتوانێت لەبەرامبەر ژنانی ئازادیخواز ڕاوەستێت‪.‬‬ ‫هەر بۆیە یاسای خۆپێشاندانیش بە فەرمی كردنی‬ ‫دژكردەوەكان دژ بە ژن و ئازادیخوازانە‪.‬‬ ‫* پێشنیازتان بۆ ژنان لە باشور لەمەو‬ ‫بەدوا چییە‪ ،‬بەرای بەرێزتان پێویستە ژنان‬ ‫چی بكەن هەتاكو نەبنە قوربانی دەستی‬ ‫سیاسەتی پیاو ـ دەسەاڵتدار؟‪.‬‬ ‫ـ م��ن پێشنیار دەك���ەم ئ��ەو ژن��ان��ەی لەناو‬ ‫خوێندنگاكاندان سەنتەری لێكۆڵینەوە لەسەر‬ ‫بوارە جیاجیاكانی پەیوەندیدار بە ژن دروستبكەن‪.‬‬ ‫هەوڵبدرێت لە بیرۆكە جیاوازیەكانی سەر ژنان‬ ‫وەكو فێمینیستەكان‪ ،‬ئاپۆییزم و بیرۆكەكانی‬ ‫تر كەڵك وەربگیردرێت‪ .‬پاشان ژنان هەوڵبدەن‬ ‫لە میدیاكان سوود وەربگرن بۆ ڕوونكردنەوەی‬ ‫كۆمەڵگا لە ئاست ژن و تێكۆشانی ژن و فكر‬ ‫و مێژووی ژنان‪ .‬شتێكی دیكە كە زۆر بە گرنگی‬ ‫دەزان��م ئەوەیە كە هەوڵبدرێت هەر لە قۆناغە‬ ‫سەرەتاییەكانی خوێندن بەشێك بكەنەوە بۆ‬ ‫ڕوونكردنەوەی مندااڵن لەسەر ژنان و ڕێزگرتن لە‬ ‫دایك و ژن‪ .‬بۆ نمونە دەكرێت كەڵك لە شێعر‪،‬‬ ‫پەخشان‪ ،‬داستانی بچوك وەربگیردرێت‪ .‬ئەوە‬ ‫دەتوانێت لە داهاتویەكی دووردا كەڵكێكی زۆری‬ ‫لێ وەربگیردرێت‪ .‬پێشنیارێكی ترم بۆ ژنانی‬ ‫باشور چە ئەوانەی كە ناو حیزبەكاندان و چە‬ ‫ئەوانەی كە لە دەرەوەی حیزبەكانن با یەكبگرن‬ ‫و بە جێگای تێرۆری شەخسیەتی یەكتر‪ ،‬بێن بە‬ ‫دادی ئەو ژنانە بگەن كە لە ریسكی كوشتن و‬ ‫سوتاندندان‪.‬‬ ‫با ل��ەب��واری ئابوریشدا هەوڵی رەخساندنی‬ ‫دەرف��ەت بۆ ژنان بدرێت‪ .‬بۆ نمونە دەتوانن‬ ‫كاری نیوەوەخت (پارت تایم) دروست بكەن‪،‬‬ ‫بۆ ئەوەی پۆتانسیۆلی ئابوری ژنان نەفەوتێت و‬ ‫كەڵكی لێ وەربگیردرێت‪.‬‬ ‫بە پێی هەڵسەنگاندنەكان لە نێوان ژنانی رۆژئاوا‬ ‫و باكور و باشور دیتمان كە هێزی جەوهەری ژن‬ ‫لە رۆژئاوا و باكور چەندە بە هێزە‪ ،‬باشە بۆچی‬ ‫ژنانی باشور كەڵك لە شێوازی خۆ رێكخستن‬ ‫كردن و هێزی فكری وان وەرنەگرێت‪ .‬بۆ چی‬ ‫دەبێت گەلی ئێمە لە باشور هەوڵی تێگەیشتن لە‬ ‫فەلسەفەیەك كە بناغەكانی لە سەر هێزی‬ ‫جەوهەری ژنە وەرنەگرێت‪ ،‬لە بواری كرداری‬ ‫نیشانیانداوە كە چەندە بۆ پێشكەوتنی ژن‬ ‫تێكۆشان هەیە لە فەلسەفەی ئاپۆچیدا‪ ،‬ژنانی‬ ‫باشوریش دەتوانن ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و‬ ‫خۆیان پەروەردە بكەن‪.‬‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪41‬‬

‫ژنان‬

‫ئۆجاالن؛‬

‫ژنێتی بە واتای مافی هەموو جۆرە مامەڵە كردنێكە بەرامبەر بەژن‬ ‫ئا‪ /‬دڵناز كەریم‬ ‫كۆمەڵگا تەنیا ئەوە پەسەند دەكات كە ژنێك‬ ‫تەنیا بەپیاوێكەوە گرێدراو بێت و لە ماڵەكەی‬ ‫خۆیدا بەشێوازێك بژیت كە بەشەرەفمەندانە‬ ‫دەناسرێت‪ .‬كاتێك ژن لەم رەوشە دەردەچێت و‬ ‫چەندین پیاو بێنێتە ماڵەوە‪ ،‬یان بەپێچەوانەوە‬ ‫پیاو چەندین ژن بێنێتە ماڵەوە رەوش چۆن‬ ‫دەبێت؟ هەڵبەتە سەراوبن دەبێت‪ .‬لە مەسەلەی‬ ‫پ��ارەدا رەوشەكە ئاڵۆزتریشە‪ .‬ئەگەر درێژە‬ ‫بەنموونەكەمان بدەین‪ ،‬لەبەرئەوەی ژن رێسای‬ ‫گشتی شكاندووە لە رێگای دەركردنی لەماڵەوە‬ ‫ئەگەری گەیشتن بە رێگەچارەیەك هەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەمەسەلەی پ��ارەدا لەوانەیە كارەكان هێندە‬ ‫ئاسان نەبن‪ .‬ئەوەی پارەی بەدەستەوەیە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫یەكێكی نەفس بەرز نەبێت‪ ،‬چەندە پارە بچێتە‬ ‫سەر پارەكانی‪ ،‬لەوانەیە پەسەندی بكات‪ .‬كە‬ ‫چی هەروەكو مەسەلەی ژنەكە‪ ،‬كۆمەڵگا پارەی‬ ‫بۆ نێوەندكاری پەسەند نەكردووە‪ .‬شیمانەیەكی‬ ‫بەهێز ئەوەیە كۆمەڵگا گووتوویەتی كۆكردنەوەی‬ ‫پارە گەورەترین بێ شەرەفییە‪.‬‬ ‫كاتێك زیاتر لە نزیكەوە تەماشای كۆیالیەتی‬ ‫ئافرەت بكەین‪ ،‬الیەنی پلیشاندنەوە و دەرخستنی‬ ‫ل��ە م��رۆڤ��ای��ەت��ی س��ەرن��ج��م��ان رادەك��ێ��ش��ێ��ت‪.‬‬ ‫بەستنەوەی لەماڵدا‪ ،‬تەنیا زیندانی كردنێكی‬ ‫شوێن نییە‪ .‬تەنانەت زیندانیش نییە‪ .‬بە قووڵی‬ ‫گوزارشت لە بەستنەوەی بۆ القەكردنی دەكات‪.‬‬ ‫هێندەی دەخوازرێت با لە میانەی رێوڕەسمەكانی‬ ‫دەستگیرانی و بووكێنی هەوڵی شاردنەوەی‬ ‫راستییە قووڵەكە بدرێت‪ ،‬دیسان یەك رۆژ بۆ ئەو‬ ‫كەسانەی خۆیان دەناسن واتای كۆتایی هاتنی‬ ‫كەرامەتی مرۆڤە‪ .‬ئافرەت لە میانەی ئامرازە‬ ‫هەمەڕەنگەكانی سیستەمی توندوتیژییەوە‪،‬‬ ‫لەویش زیاتر لە رێگای ئامرازەكانی داڕووخانی‬ ‫ئایدیۆلۆژییەوە ــ بە بابەتی ئەشقیشەوە ــ ئەوەندە‬ ‫لە بەهای هەزار ساڵییەكانی بەرهەم‪ ،‬پەروەردە‪،‬‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی و ئازادیخوازی دوور دەخرێتەوە و‬ ‫بچووك دەكرێتەوە كە ئەنجامەكەی لە رادەست‬ ‫بوون خراپترە‪ .‬واتا بە تەواوی ناسنامەی خۆی‬ ‫لە دەستدەدات و بۆ "ژنێتی" دەگۆڕێت (مەبەست‬ ‫ژنی پیاوە)‪ .‬لەبەرچاوی پیاوێكی هەرە ئاسایی‪،‬‬ ‫تەنانەت الی شوانێكی چیاش ئافرەت تەنیا بۆ‬ ‫ژنێتییە‪ ،‬دەتوانێت ببێتە ژنی پیاوێك‪ .‬هەرچی‬ ‫ژنێتییە بە وات��ای مافی هەموو جۆرە مامەڵە‬ ‫كردنێك دێت پێیەوە ــ تەنانەت بەوەشەوە‬ ‫كە هەر كاتێك بیەوێت‪ ،‬دەتوانێت بیكوژێت ــ‬ ‫ئەو تەنیا موڵكێك نییە؛ بەڵكو موڵكێكی زۆر‬ ‫تایبەتە‪ .‬بۆ خاوەنەكەشی پۆتانسێلی بوون بە‬ ‫ئیمپراتۆرێكی بچووك لەخۆوە دەگرێت‪ ،‬ئەگەر‬ ‫بزانێت بەكاری بێنێت!!‪.‬‬ ‫هەرچی خاوەندارێتیكردنی ژنە‪ ،‬بوو بە زەمینەی‬

‫یەكەمین هزری موڵكایەتی‪ .‬دوات��ر هەنگاو بۆ‬ ‫بە كۆیلەكردنی پیاو هاوێشترا‪ .‬لە سەردەمی‬ ‫شارستانیدا جۆری خێزانی فراوان و درێژخایەنی لە‬ ‫شێوەی خانەدانێتی دەبینین‪ ،‬بەاڵم خێزانە الدێیی‬ ‫و پیشەكارە سادەكان لە هەموو كاتێكدا هەبوون‪.‬‬ ‫دەوڵەت و دەسەاڵتەكان كۆپیەیەكی دەستڕۆیی‬ ‫خۆیان لەناو خێزاندا بە باوك ـ پیاو بەخشیوە‬ ‫و رۆڵێكی هاوشێوەی خۆیان پێداوە‪ .‬بەمجۆرە‬ ‫خێزان كراوەتە گرنگترین ئامرازی مەشروعیەت‬ ‫پێدانی پاوانەكان‪ .‬ب��ەردەوام رۆڵی سەرچاوەی‬ ‫كۆیلە‪ ،‬جووتیار‪ ،‬كرێكار‪ ،‬رەنجدەر و سەرباز و‬ ‫تەواوی خزمەتەكانی دیكەی بۆ تۆڕەكانی سەرمایە‬ ‫و بااڵدەستی بینیوە‪ .‬لەبەر ئەم هۆكارە خێزان‬ ‫گرنگی پێدرا و پیرۆزكراوە‪ .‬سەرباری ئەوەی‬ ‫تۆڕەكانی سەرمایەداری گرنگترین سەرچاوەی‬ ‫قازانجی خۆیان لەسەر رەنجی ژن لەناو خێزاندا‬ ‫بەدەستدێنن‪ ،‬بەاڵم ئەمە پەردەپۆش دەكەن‬ ‫و بارێكی زیادە دەخەنە سەر خێزانەوە‪ ،‬وەك‬ ‫بڵێی خێزان كراوەتە زامنی دڵنیایی سیستەم و‬ ‫بەمجۆرە مەحكومی دەمارگیرترین قۆناخی ژیانی‬ ‫كراوە‪.‬‬ ‫رەخنەكردنی خێزان گرنگە؛ چونكە تەنیا لەسەر‬ ‫بنەمای رەخنەكردن دەتوانێت ببێتە فاكتەری‬ ‫كۆمەڵگای دیموكراتی‪ .‬تا تەواوی خێزان ـ نەك‬ ‫تەنیا ژن (فێمێنیزم) ـ وەك خانەی دەسەاڵت‬ ‫شیكار نەكرێت‪ ،‬ئەو ئایدیال و پراكتیزەكردنی‬ ‫شارستانێتی دیموكراتی لە گرنگترین فاكتەرەكانی‬ ‫بێبەش دەبێت‪ .‬خێزان دامەزراوێكی كۆمەاڵیەتی‬ ‫نییە ك��ە تێپەڕ بكرێت‪ ،‬ب���ەاڵم دەت��وان��رێ��ت‬ ‫وەرچ��ەرخ��ێ��ن��رێ��ت‪ .‬پێویستە دەس��ت��ب��ەرداری‬ ‫بانگەشەكانی موڵكایەتی ژن و مندااڵن بكرێت كە‬ ‫لە سەردەمی پلەدارێتی(هیارارشی)یەوە ماوەتەوە‪،‬‬ ‫هەروەها پەیوەندی دەس��ەاڵت و سەرمایەش‬ ‫(ه��ەم��وو ج��ۆرەك��ان��ی) ل��ە پەیوەندییەكانی‬ ‫هاوسەرێتیدا رۆڵ نەبینێت‪ .‬پێویستە هەڵوێستە‬ ‫رەمەكییەكانیشی بەالوە بنرێت كە بە بیانووی‬ ‫بەردەوامكردنی جۆری مرۆڤ پەیڕەو دەكرێت‪.‬‬ ‫نموونەییترین هەڵوێستی یەكێتی نێوان ژن و پیاو‬ ‫ئەوەیانە كە گرێدراو بە كۆمەڵگای ئەخالقی و‬ ‫سیاسی فەلسەفەی ئازادی بە بنەما دەگرێت‪.‬‬ ‫ئەو خێزانەی لەم چوارچێوەیەدا بە وەرچەرخاندا‬ ‫تێپەڕبێت‪ ،‬دەبێتە تەندروستانەترین زامنی‬ ‫كۆمەڵگای دیموكراتی و یەكێك لە پەیوەندییە‬ ‫سەرەكییەكانی شارستانێتی دیموكراتی‪ .‬لە‬ ‫هاوسەرێتی فەرمی زیاتر‪ ،‬هاوسەرێتی سروشتی‬ ‫گرنگە‪ ،‬بەاڵم پێویستە هەموو كاتێك هەردووال‬ ‫بۆ ژیانی جیاواز و بە تەنیاش ئامادە بن‪ .‬ناكرێ‬ ‫بەشێوەی كۆیالیەتی ی��ان كوێرانە لەماوەی‬ ‫پەیوەندیدا جموجۆڵ بكرێت‪ .‬وەك ئاشكرایە‬ ‫لەژێر سایەی شارستانێتی دیموكراتیدا خێزان‬ ‫واتادارترین وەرچەرخان بەخۆیەوە دەبینێت‪.‬‬

‫سەرباری تەواوی‬ ‫رازاندنەوەكانی لیبڕالیزم‪،‬‬ ‫وەك چۆن مۆدێرنیتەی‬ ‫سەرمایەداری ستاتۆوە‬ ‫كۆنەكەی بۆ یەكسانی و ئازادی‬ ‫نەگۆڕی‪ ،‬ئەركی دیكەشی لێ‬ ‫باركردووە و ژنی خستۆتە ژێر‬ ‫ستاتۆیەكەوە كە زۆر لەهی‬ ‫جاران قورستترە‬ ‫‪..........‬‬ ‫هەڵوێستی یەكێتی نێوان ژن‬ ‫و پیاو ئەوەیانە كە گرێدراو‬ ‫بە كۆمەڵگای ئەخالقی و‬ ‫سیاسی فەلسەفەی ئازادی‬ ‫بە بنەما دەگرێت‪ .‬ئەو‬ ‫خێزانەی لەم چوارچێوەیەدا‬ ‫بە وەرچەرخاندا تێپەڕبێت‪،‬‬ ‫دەبێتە تەندروستانەترین زامنی‬ ‫كۆمەڵگای دیموكراتی و یەكێك‬ ‫لە پەیوەندییە سەرەكییەكانی‬ ‫شارستانێتیدیموكراتی‬ ‫‪..........‬‬ ‫شوێنێك ئازادی و كەرامەتی‬ ‫مرۆڤی لێبێت كۆیالیەتی تێیدا‬ ‫ناژی‬ ‫‪..........‬‬ ‫تەنیا لە میانەی بە ژنكردنی‬ ‫پیاو دەتوانرێت باس لە بە‬ ‫ژنكردنی كۆمەڵگا بكرێت‬ ‫‪..........‬‬ ‫كۆمەلگەی رەگەزگەرایی‬ ‫بەهێندەی سەرمایەداری‬ ‫جانەوەرێكی كۆمەالیەتی‬ ‫مەترسیدارە‬


‫ژنان‬

‫‪42‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫ژن كە بەشێكی زۆری لە رێزو قورسایی هەزاران‬ ‫ساڵەی خۆی لەدەستداوە‪ ،‬تا هێز و رێزێكی‬ ‫مەزن بە دەست نەهێنێتەوە‪ ،‬یەكینەی خێزانی‬ ‫واتادار پێشناكەوێت‪ .‬ئەو خێزانەی لەسەر بنەمای‬ ‫جەهالەت و نەزانی ئاواكراوە‪ ،‬جێگای رێز نابێت‪.‬‬ ‫ێ ئاواكردنەوەی‬ ‫ئەو رۆڵە گرنگە كە لە سەرلەنو ‌‬ ‫شارستانێتی دیموكراتیدا دەكەوێتە سەر خێزان‪.‬‬ ‫كۆمەلگەی رەگەزگەرایی بەهێندەی سەرمایەداری‬ ‫جانەوەرێكی كۆمەالیەتی مەترسیدارە‪ .‬بە درێژایی‬ ‫مێژوو رەگ��ەز(گ��ەرای��ی) پەرستی ئ��ەو چەكە‬ ‫ب��ووە كە ه��ەرە زێ��دە لەالیەن سیستەمەكانی‬ ‫شارستانییەوە بەكارهێنراوە (دژی كۆمەڵگای‬ ‫ئەخالقی و سیاسی)‪ .‬كۆڵۆنیكردنی ژن بۆ زۆر‬ ‫ئامانجی جۆراوجۆر بەكاریگەرترین نموونەی ئەم‬ ‫باسەیە‪ .‬وەچەدەخاتەوە‪ ،‬كرێكاری بێ كرێیە‪،‬‬ ‫خاوەنی بە پەژارەترین و سەختترین ك��ارە و‬ ‫گوێڕایەڵترین كۆیلەیە‪ .‬هەروەها لەدۆخی ئۆبژەی‬ ‫هەمیشەییكردنی ئارەزووی زایەندیدایە‪ .‬ئامرازی‬ ‫ریكالمە‪ .‬بەنرخترین كااڵیە‪ ،‬بگرە شاژنی گشت‬ ‫كااڵكانە‪ .‬وەك ئامرازی القەكردنی بەردەوامی پیاو‬ ‫دیمەنی ئەو كارگەیە دەدات كە دەسەاڵتەكەی‬ ‫دەستەبەر دەكات‪ .‬وەك ئۆبژەی جوانی و رازانەوە‬ ‫لە بواری مەعنەوییەوە درێژەپێدەری كۆمەڵگای‬ ‫پیاوساالرییە‪ .‬لەناو ئەو كۆمەڵگا پیاوساالرییەی‬ ‫لە بونیادی دەوڵەت ــ نەتەوەدا هەیە بەڕادەیەكی‬ ‫هەرە بەرز لەم الیەنانەوە ژن بەم پێگە داڕووخاوە‬ ‫دەگات؛ چونكە خەیاڵی (وێنا)ی ژن لە كۆمەڵگای‬ ‫دەوڵەت ــ نەتەوە بە سیفەتی خوداوەند (وێنا‬ ‫و ناسنامەی هاوبەشی ژن) لە رووخساردا ئامراز‬ ‫و كەرەستەیەكی عیبادەتە‪ ،‬ب��ەاڵم سیفەتی‬ ‫خوداوەندە ژن "ئیالهە" لێرەدا بە واتای سۆزانیخانە‬ ‫(ماڵی گشتی) و سووكایەتی پێكردن دێت‪ .‬ژن‬ ‫بە سیفەتی ئیالهە‪ ،‬ئەو ژنەیە كە هەرە زێدە‬ ‫دووچاری سووكایەتی پێكردن هاتووە و بچووك‬ ‫خ��راوە‪ .‬لەكاتێكدا رەگەزپەرستی كۆمەڵگای‬ ‫دەوڵەت ـ نەتەوە لەالیەكەوە بەشێوەیەكی زێدەڕۆ‬ ‫و لە بەرزترین ئاستدا پیاو دەكات بە دەسەاڵتدار‪،‬‬ ‫(هەر پیاوێكی بااڵدەست بەشێوەیەكی داپۆشراو‬ ‫پەیوەندی زایەندی بەواتای "ئیشی قەحبەكەم‬ ‫تەواو كرد"‪"،‬توانیم (زاڵبووم)"لەمێشكیدا جێگیر‬ ‫دەكات) لە كەسایەتی ژندا كۆمەڵگا دەخاتە دۆخی‬ ‫كەوتووترین كۆڵۆنییەوە‪ ،‬لەم چوارچێوەیەدا لە‬ ‫دەوڵەت ـ نەتەوەدا ژن لە دۆخی پێشكەوتووترین‬ ‫كۆڵۆنی نەتەوەی كۆمەڵگای مێژووییدایە!!‪.‬‬ ‫یەكێك لەو كۆڵەكانەی شارستانییان ئاماددە‬ ‫كردووە ئەم راستییە بووە‪ .‬یەكێك لە جۆرەكانی‬ ‫سنوور نەناسی كەلتووری ماددیش گرێدراوی‬ ‫ئ��ەم راستییەیە‪ .‬خواستویانە ئ��ەو ئەزموونە‬ ‫سەركەوتووەی بەرامبەر ژن بە دەست هێنراوە‪،‬‬ ‫بۆ تەواوی كۆمەڵگای بگوازنەوە‪ .‬ئەمە دووەمین‬ ‫هۆكاری ترسناك بووە‪ .‬بۆ ئەفەندییەكان دەبوایە‬ ‫كۆمەڵگاش وەكو ژن رۆڵ ببینێت‪ .‬دواتر هەوڵی‬ ‫روون كردنەوەی دەدەین كە چۆن تەواو كردنی‬ ‫بە ژنكردنی كۆمەڵگا لە سیستەمی سەرمایەداریدا‬ ‫ئەنجامدراوە‪ ،‬بەاڵم بناخەی ئەم كردارە لە یەكەمین‬ ‫قۆناخی شارستانیدا دانراوە‪ ،‬هەرچی لە كەلتووری‬ ‫گریك ــ رۆمادایە خوازراوە ئەمە وەكو نموونەی‬ ‫كۆمەڵگایەكی سەركەوتوو پێشكەش بكرێت‪ .‬تەنیا‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫لە میانەی بە ژنكردنی پیاو دەتوانرێت باس لە بە‬ ‫ژنكردنی كۆمەڵگا بكرێت‪ .‬كۆمەڵگای گریك ــ رۆما‬ ‫باش هەستی بەمە كردووە و تەگبیری وەرگرتووە‪.‬‬ ‫بابەتێكی زانراوە كە رەوشی كۆیلەكانی زۆر لە‬ ‫هی ئافرەت خراپتر بووە‪ .‬كێشە بە ژنكردنی ئەو‬ ‫پیاوانە بوو كە كۆیلە نین‪ .‬باس لە پەیوەندی‬ ‫زایەندی نێوان ئەندامانی خێزان‪ ،‬الدانی سێكسی و‬ ‫هاوڕەگەزبازی ناكەم‪ .‬رەهەندی دەروونی‪ ،‬تەنانەت‬ ‫هۆكاری جەستەیی ئەو دیاردانەی كە باسیان‬ ‫دەكەم‪ ،‬پێویستە بە جیا هەڵسەنگێندرێت‪ .‬بە‬ ‫گوێرەی مۆدێلی كۆمەڵگای كالسیكی یۆنان‪ ،‬هەر‬ ‫كوڕە الوێكی ئازاد مسۆگەر دەبێت خاوەنێك یان‬ ‫(هاوجووتێكی سێكسی) پیاوی هەبێت‪ .‬تا الوەكە‬ ‫دەبێتە خ��اوەن ئەزموون دەبێت خۆشەویستی‬ ‫ه��اوج��ووت��ە سێكسییەكەی بێت‪ .‬ه��ەر وەك��و‬ ‫باسم كرد‪ ،‬تەنانەت سوقراتیش لەو بارەیەوە‬ ‫دەڵێت‪":‬لەم رووداوەدا گرنگ زۆر بەكارهێنانی‬ ‫الوەكە نییە‪ ،‬گرنگ ئەوەیە لەم دۆخە رۆحییەدا‬ ‫بژی"‪ .‬زهنییەتەكەی ئێرە زۆر ئاشكرایە‪ .‬لەبەر‬ ‫ئەوەی كۆمەڵگای كۆیالیەتی لەگەڵ پرەنسیپی‬ ‫كەرامەت و ئازادی هەڵی نەدەكرد‪ ،‬دەبوایە ئەم‬ ‫تایبەتمەندیانە لەناو كۆمەڵگادا بسڕدرێتەوە؛‬ ‫چونكە هەڕەشەیان لە كۆمەڵگای شارستانی‬ ‫دەكرد‪ .‬راست بوو‪ ،‬شوێنێك ئازادی و كەرامەتی‬ ‫مرۆڤی لێبێت كۆیالیەتی تێیدا ناژی‪ .‬سیستەم‬ ‫دەركی بەمە كردووە و پێویستییەكانی جێبەجێ‬ ‫كرووە‪.‬‬ ‫بێگومان كەلتووری گریك ــ رۆما نەیتوانی ئەم‬ ‫رۆڵ��ەی خۆی ت��ەواو بكات‪ .‬لە ن��اوەوە ئایینی‬ ‫كرستیانی كە لە میانەی قوتابخانە ئازادەكانی‬ ‫فەلسەفەوە پێشكەوت‪ ،‬لە دەرەوەش هێرش‬ ‫و راپەڕینە بەردەوامەكانی ئەتنیكەكان ئەم‬ ‫كۆمەڵگایەی رووبەڕووی رەوشێكی دیكە كردەوە‪.‬‬ ‫ئ��ەو هێمایانەش ك��ەم ن��ەب��وون كە دەیانگوت‬ ‫كەلتووری ماددی هەموو شتێك نییە و هێزەكەی‬ ‫ب��ارەت��ەق��ای ه��ەم��وو شتێك ن��اك��ات‪ ،‬ب��ەاڵم لە‬ ‫سەردەمی سەرمایەداریدا بە بێ ئەوەی پێویستی‬ ‫بە "نێربازی" ببینێت‪ ،‬دەیتوانی كۆمەڵگا بكات‬ ‫بە ژن!!‪.‬‬ ‫سەرباری تەواوی رازاندنەوەكانی لیبڕالیزم‪ ،‬وەك‬ ‫چۆن مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ستاتۆوە كۆنەكەی‬ ‫بۆ یەكسانی و ئازادی نەگۆڕی‪ ،‬ئەركی دیكەشی‬ ‫لێ باركردووە و ژنی خستۆتە ژێر ستاتۆیەكەوە كە‬ ‫زۆر لەهی جاران قورستترە‪ .‬ستاتۆكانی لەجۆری‬ ‫هەرزانترین كرێكار‪ ،‬كرێكاری ماڵەوە‪ ،‬كرێكاری بێ‬ ‫ب��ەرام��ب��ەر‪ ،‬ك��رێ��ك��اری ن���ەرم و خزمەتكاری‬ ‫پیشانیدەدات كە رەوشی قورستتر بووە‪ .‬لەسەر‬ ‫ئەمەشەوە بەكارهێنانی وەك ئامرازێكی ریكالم و‬ ‫ك��ەرەس��ت��ەی��ەك��ی م��ەگ��ەزی��ن��ی راگ��ەی��ان��دن‬ ‫قووڵتركراوەتەوە‪ .‬تەنانەت جەستەكەشی وەك‬ ‫ئامرازێكی هەمەالیەنی بەكارهێنان و قۆستنەوە‬ ‫كااڵیەكە سەرمایە دەستبەرداری نابێت‪ .‬بەردەوام‬ ‫ئامرازی وروژاندن و هاندانی ریكالمكردنە‪ .‬بەكورتی‬ ‫بە‪ ،‬بەرهەمترین نوێنەری كۆیلەی مۆدێرنە‪ .‬ئایا‬ ‫دەتوانرێت بیر لە كااڵیەكی بەمجۆرە بكرێتەوە كە‬ ‫هەم لەو كۆیلەیە بەهادارترە كە زۆرترین قازانج‬ ‫ب��ەدەس��ت دێنێت‪ ،‬ه��ەم ئامرازێكی ئ���ارەزووە‬ ‫ناكۆتاكانە؟‪.‬‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2014/8/15[ ]42‬ساڵی چوارم]‬

‫‪ 43‬بیرەوەری گەریال‬

‫ناچاربوین سنور ببەزێنین‬ ‫جارێكی تر مێژوو لە دەروونی خۆیدا بە بەرخودان و ئیرادەی ڕۆڵەكانی ڕۆژ خۆی گەرم دەكردەوە‬

‫ن‪ /‬سابیر سەرەكۆ ‪ -‬و‪ /‬ڕێبوار هەمەوەندی‬ ‫پاییز بوو‪ ،‬كاروخەباتی جێگیربونمان دەستی پێكردبوو‪،‬‬ ‫دەمانویست تاكو بەهارێكی تر هەموو كاروبارەكانمان تەواو‬ ‫بكەین‪ ،‬بەاڵم هێزی دوژمن نەیدەویست كە لەم هەرێمەدا‬ ‫بحەوێینەوە‪ ،‬ئەگەر لەسەر ئەم زۆر بۆهێنانەی هێزی دوژمن‬ ‫بچوینایەتە دەرەوەی سنور ئەمە سەركەوتن بوو بۆ ئەوان‪،‬‬ ‫لە مانگی (‪)10‬دا لەسەرووی پردی (هەلالج) خۆمان‬ ‫جێگیر كردبوو‪ ،‬سەرەرای ئەوەی بارەگایەكی هێزی دوژمن‬ ‫لێمانەوە نزیك بوو لەو شوێنەی لێی گیرسابوینەوە چەند‬ ‫ئەشكەوتێكی لێبوو هەروەها دوو شوێنی خۆشاردنەوەش‪،‬‬ ‫لە هەرێمی سەرحەد ئەگەر لە زستاندا ئاومان پێپەیدا‬ ‫نەكرایە بەفرمان دەتوانەوە‪ ،‬ئێمە دەستمان بە كاروخەباتی‬ ‫جێگیربونمان كردبوو هەمووشمان ئەوكارەی دەكەوتە‬ ‫سەرشانمان دەمانزانی چییە و چی دەكەین‪ ،‬گروپەكەی‬ ‫هەڤاڵ دەنیز كە كەوتبونە نزیك بارەگاكەی هێزی دوژمنەوە‬ ‫بۆ پێداویستی تەقەمەنی هاتبوون بۆ الی ئێمە‪ ،‬ئێمەش‬ ‫چەنێ تەقەمەنیمان هەبوو دامانپێیان‪ ،‬من چەند فیشەكێك‬ ‫و هەڤااڵنیش چەند مەخزەنێكیان پێما بوو‪.‬‬ ‫ئێمە ب��ۆ بەدەستخستنی تەقەمەنی و پێاڵو چەند‬ ‫هەڤاڵێكمان لەالی (كیرێكۆر)وە بەسەر ناوچەی شەهید‬ ‫(چەم) كە گروپێكمان لەوێ گیرسابونەوە و لەوێوە دەچونە‬ ‫زۆزانەكانەوە‪ ،‬ئێمەش كە مابونینەوە سەرقاڵی دار بڕینەوە‬ ‫بووین‪ ،‬لەبەر چەتونی كەشوهەوا نەمانتوانی بارە دارەكە‬ ‫بگەهێنینە شوێنی خۆی‪ ،‬تەنانەت نەمانتوانی بیگەهێنینە‬ ‫نیوەی سەر ئەو ڕێگایەی كە لێوەی هاتبوین‪ ،‬هەربۆیە‬ ‫ناچارماین لەو شوێنەدا بارە دارەكەمان بەجێبهێڵین و‬ ‫بگەڕێینەوە الی هەڤااڵنمان‪.‬‬

‫گروپەكانی ترمان دەبوایە بچونایەتە ئەو شوێنانەی‬ ‫كە بۆیان دیاری كرابوو‪ ،‬ئەو سەردەمە شەهید چیا كە‬ ‫یەكێك بوو لە فەرماندەكانی هەرێمەكە لەالی ئێمە بوو‬ ‫ئەویش بۆ مەسەلەی داربڕینەوەكە لەگەڵمان هاتبوو‪ ،‬من‬ ‫و شەهید چیا و سمكۆ و دەریك و چەند هەڤاڵێكی تر‬ ‫كە بەداخەوە ناویان نایەتەوە خەیاڵم چوینە ئەو شوێنەی‬ ‫كە پێشوتر لەسەری ڕێككەوتبووین‪ ،‬دەمەوبەیان بەفری‬ ‫ژێر گابەردێكمان پاككردەوە و چوینە ژێر گابەردەكەوە‪،‬‬ ‫كاتێك ئێمە سەرقاڵی ئەوەبوین كە بەفر بكەینە ناو كترییە‬ ‫ڕەشەكەوە بۆ ئەوەی چایەك لێبنێین دەنگی تۆپ و هاوان‬ ‫هات‪ ،‬دیار بوو شەڕ دەستیپێكردبوو‪ ،‬گروپێكمان كە چەند‬ ‫هەڤاڵێكیان كە ڕەوشی جەستەییان باش نەبوو بۆ ئەوەی‬ ‫بەردەوام گروپەكانمان كۆنتڕۆڵ بكەن لە نزیك گوندەكە‬ ‫جێگیر ببوون‪ ،‬بەاڵم مەخابن هێزی دوژمن هەستیان بە‬ ‫بوونی گروپەكەی هەڤاڵ ڕۆژهات كردبوو‪ ،‬چواردەوریانیان‬ ‫گرتبوو‪ ،‬هەڤااڵن لەگەڵ هێزی دوژمن شەڕی دەستەویەخەیان‬ ‫كردبوو‪ ،‬توانیان خۆیان بگەهێنە شوێنێك كە هەر نیو‬ ‫كاتژمێرێك لێمانەوە دوور بوو‪ ،‬بەاڵم هێزی دوژمن لێرەش‬ ‫تەدبیری خۆی وەرگرتبوو‪ ،‬بەداخەوە ئەو شوێنەی ئێمە‬ ‫لێی بوین گونجاو نەبوو كە بتوانین روبەڕوی هێزی دوژمن‬ ‫ببینەوە‪ ،‬هەڤااڵن بۆماوەی (‪ )٥‬كاتژمێر خۆڕاگریان كرد و‬ ‫توانیان خۆیان بگەهێنە زۆزانەكانەوە‪ ،‬بەاڵم هێزی دوژمن‬ ‫هەربەدوایانەوە ب��وون‪ ،‬هەڤااڵن دەم��ەو ئێوارە توانیان‬ ‫لەناوجەرگەی هێزی دوژمن دزە بكەن و خۆیان بگەهێننە‬ ‫المان‪ ،‬ماوەی (‪ )٣‬كاتژمێر بەدەم ڕێوە شەڕ و پێكدادانیان‬ ‫كردبوو‪ ،‬كە گەیشتنە المان باسی ئەوەیان بۆكردین كە‬ ‫شەڕەكە چۆن دەستی پێكردووە‪ ،‬بەگوێرەی گێڕانەوەی‬ ‫هەڤااڵن شەڕەكە بەم شێوەیە هاتۆتە ئاراوە‪":‬كە هەڤااڵن‬

‫ئەگەنە ئەو شوێنەی كە ناومان نابوو شوێنی بارەگای عەلی‬ ‫درێژ لەبەر ئەوەی زۆر ماندووبونە خەویان لێكەوتووە دەمەو‬ ‫بەیان كە بەئاگا هاتونەتەوە چاویان بە سەربازێك دەكەوێت‬ ‫هەڤاڵ عەلی بە قەناس سەربازەكە دەكوژێت و شەڕ و‬ ‫پێكدادان بەم شێوەیە ڕوودەدات"‪ .‬ئێمە گوێمان لە دەنگی‬ ‫تەقە بوو سەرگردەكانمان گرت‪ ،‬لەم شەڕەدا هەڤاڵێكمان‬ ‫بریندار ببوو‪ ،‬لەبەر ئەوەی نەیانتوانی بوو ئەم هەڤاڵە‬ ‫بریندارە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن لە بەتانیەكدا پێچیبویانەوە‬ ‫لە شوێنێكدا شاردبویانەوە‪ ،‬ئەو هەڤاڵەی شاردبویانەوە بە‬ ‫برینداری ناوی (كازم) بوو هەروەها تەمەنی (‪ )١٧‬ساڵ‬ ‫بوو‪ ،‬ئەم هەڤاڵەمان پێشوتر لە گوندی (ئێرجی) شوان‬ ‫بووە و هەڤاڵێكی خۆشەویست بوو‪ .‬هەموومان پێماندەووت‬ ‫(كالۆ) و پشتی هەندێك قەمبور بوو‪ ،‬ئێمە لەم حاڵەتەدا‬ ‫نەماندەتوانی هیچ بكەین بۆ كالۆ‪ ،‬بۆ ڕۆژی دوایی ویستمان‬ ‫بچین كالۆ بهێنینەوە‪ ،‬بەاڵم مەخابن هێزی دوژمن بەتەواوی‬ ‫ناوچەكەی ئابڵوقە"گەماڕۆ" دابوو‪.‬‬ ‫ئەو گروپەی چوبونە نزیك (كیرێكۆر) پەیوەندیان لەگەڵ‬ ‫بەستین‪ ،‬پێیان ووتین كە ئاگرێكیان بینیوە و دەیانەوێت‬ ‫بزانن هەڤااڵنن یان هێزی دوژمنە‪ ،‬كە هەڤااڵنمان لە‬ ‫ئاگرەكە بە باشی ووردبونەوە بە هەڤااڵنیان ووتبوو ئاگری‬ ‫دوژمنە‪ ،‬كە ئەو گروپە هەڤاڵە گەیشتنە المان لەگەڵ‬ ‫خۆیان گۆرەوەی و تەقەمەنیان بۆهێنابوین‪ ،‬بەاڵم پێاڵویان‬ ‫نەهێنابوو‪ ،‬چەند هەڤاڵێكمان بە پەت پێاڵوەكانیان بە‬ ‫قاچیانەوە گرێدابوو‪ ،‬جارێكی تر پیالنسازیمان كردەوە‪،‬‬ ‫سەرتیپەكەمان هەڤاڵ مێرخاس بوو كە خەڵكی جەزیرەی‬ ‫بۆتان بوو تەنانەت لە شەڕی باشوریشدا بەشداری كردبوو‪،‬‬ ‫منیش ی��اری��دەدەری هەڤاڵ مێرخاس ب��ووم‪ ،‬ئەو شەوە‬ ‫دەبوایە سەرگردی میكسمان بگرتایە‪ ،‬شەش هەڤاڵ بوین‬


‫بیرەوەری گەریال ‪44‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی چوارم] [‪ [ ]2014/8/15‬ژماره‪]42‬‬

‫من و هەڤاڵ باوەڕ سیڤەراك و دوو هەڤاڵی تری كچیشمان‬ ‫لەگەڵ مێرخاسیشدا بەیەكەوە چوینە سەرگردەكە‪ ،‬هەڤاڵ‬ ‫مێرخاس لەسەرمایە قاچەكانی پەلمی بوون‪ ،‬دەمەوبەیان‬ ‫بینیمان كە هێزی دوژمن بەتەواوی بە هێزیكی گەورەوە‬ ‫لە هەرێمەكە جێگیر ب��وون‪ ،‬هەڤاڵ مێرخاس بەهۆی‬ ‫قاچەكانێوەی ناڕەحەتییەكی زۆری دەچیژا هەرچەندە‬ ‫پێشنیارم بۆ كرد كە بچێتەوە بۆالی هەڤااڵن‪ ،‬بەاڵم قەبوڵی‬ ‫نەكرد‪ ،‬پاشان بە زەختی هەڤااڵن هەڤاڵ باوەڕ و من وامان‬ ‫لێكرد كە قەناعەتی پێبكەین بڕوات‪.‬‬ ‫كاتێك هەڤاڵ مێرخاس سەرقاڵی ئەوەبوو كە لە گردەكە‬ ‫بچێتە خوارەوە بینیمان كە هێزی دوژمن بەرەو ئێمە دێن‪،‬‬ ‫ئێمە تەقەمەنییەكی ئەوتۆشمان پێنەبوو بەدەستگرتن‬ ‫بە تەقەمەنێكانمانەوە روبەڕوی دوژمن بوینەوە و تاك‪...‬‬ ‫تاك فیشەكمان دەتەقاند‪ ،‬لەم شەڕەدا چوار سەربازی‬ ‫دوژمن كوژران‪ ،‬دەمەو ئێوارە تەمومژ بوو هەربۆیە هێزی‬ ‫دوژمن ناچارمان كە پاشەكشێ بكەن‪ ،‬بۆ ڕۆژی دوایی‬ ‫دەمەونیوەڕۆ هەڤاڵێك هاتە المان‪ ،‬بەاڵم لەبەر ئەوەی‬ ‫پێشتر دوو هەڤاڵە كچەكەمان رەوانەكربوو چوار هەڤاڵ‬ ‫مابوینەوە‪ ،‬هەڤاڵەكەمان لەگەڵ خۆیدا چوار نانی چەور‬ ‫و چەند كۆتكەدارێكی هێنا بوو‪ ،‬ئێمە تەنیا بەتانییەكمان‬ ‫پێ بوو‪ ،‬تادەمەوبەیان لەژێر دارێكدا چاوەڕوانیمان كرد‪،‬‬ ‫هێنانی ئەم كۆتكەدارە ئێمەی خۆشحاڵ كردبوو هەروەها‬ ‫لەبارەی ڕەوشی هێزی دوژمنیشەوە زانیاری بۆ هێنابوین‪،‬‬ ‫فەرماندەی هێزی دوژمن فەرمانیدابوو تاكو دوا ئاپۆچی‬ ‫سەرچیاكان نەكوژن دەستبەرداری ئەم ئۆپەراسیۆنە نابێت‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو فەرماندانانەی كە ڕاستەوخۆ لەناو شەڕەكەدا‬ ‫بوون دەیانزانی كە ئێمە سەرگرد و شوێنە ستراتێژێكانمان‬ ‫گرتبوو هەربۆیە نەیاندەتوانی هێرش بكەنە سەرمان‪،‬‬ ‫هەربۆیە بە فەرماندەكانیان وتوبو فەرمون سوپا‪ ،‬سوپای‬ ‫خۆتانە ئەگەر پێتان دەكرێت وەرن بۆ ئێرە و شەڕەكە ببەن‬ ‫بەڕێوە‪ ،‬هەڤاڵ چەم گەیشتبووە شوێنی مەبەستی ئێمە و‬ ‫ئەو پێداویستیانەی پێویست بوو لەگەڵ خۆیدا هێنابووی‪،‬‬ ‫هەڤاڵ چەم و گروپەكەی نەیانزانی كە ئێمە كەوتبوینە‬ ‫ناو ڕەوشێكی چۆنەوە‪ ،‬توانیان بەالی بارەگاكەی هێزی‬ ‫دوژمن تێبپەڕن و لە شوێنێكدا سەرخەوێكیان شكاند بوو‪،‬‬ ‫دەمەو بەیان كە ڕێیان گرتبووەبەر چاویان بە جواڵنەوەیەك‬ ‫كەتبوو لە نێوان چیای گەورە و بچوكی ئاراراتدا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پێیان وابوو كە ئەوە جواڵنەوەی هەڤااڵنە‪ ،‬كەچی دوای‬ ‫ماوەیەكی كورت دەبینن هێزی دوژمن بەسەر گردەكەوە‬ ‫لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بۆ دێنن‪ ،‬هەربۆیە ناچار دەمێنن‬ ‫ئەشیاكانیان لەژێر بەردێكدا دادەنێنن و ڕادەكەن بۆ ئەوەی‬ ‫سەنگەر بگرن‪ ،‬لەگەڵ یەكەم دەستكردنەوەی هێزی دوژمن‬ ‫سێ هەڤاڵ قۆڵیان بریندار دەبێت‪ ،‬هەڤااڵن توانیبویان ئەو‬ ‫سێ هەڤاڵە لەگەڵ خۆیان ببەن و لە ئەشكەوتەكاندا خۆیان‬ ‫بشارنەوە‪ ،‬هێزی دوژمنیش وازی لێهێنابوون‪.‬‬ ‫ئێمە هەرهەواڵێكمان لەبارەی ئەو گروپەمانەوە نەدەزانی كە‬ ‫كەوتبوونە شەڕ و لەگەڵ هێزی دوژمن و خۆیان گەیاندبووە‬ ‫زۆزانەكان‪ ،‬بەاڵم مەخابن كەسێكمان بەناوی (گەوەر)‬ ‫بەدیلی دەگیردرێت و شوێنەكانمانی نیشان هێزەكانی دوژمن‬ ‫دابوو‪ ،‬هێزی دوژمن دەچنە شوێنی تەقەمەنێكانمانەوە‬ ‫و تەقەمەنییەكی زۆر و دوو دۆشكەمان لەگەڵ خۆیاندا‬

‫دەبەن‪ ،‬هێزی دوژمن توانیان خۆیان بگەهێننە قۆڵێكی‬ ‫ئەو شوێنەی كە خۆمانمان لێجێگیر كردبوو‪ ،‬ئێمە بۆمان‬ ‫ئاشكرابوو كە هێزی دوژمن ئیتر هەموو شوێنەكانی ئێمە‬ ‫دەزانێت‪ ،‬لەالیەكەوە پەیوەنیمان لەگەڵ گروپی هەڤاڵ چەم‬ ‫نەبوو لەالیەكی تریشەوە گەوەر تەسلیم ببوو‪ ،‬بەم شێوەیە‬ ‫جارێكی تر مێژوو لە دەروونی خۆیدا بە مێژووی بەرخودان‬ ‫و ئیرادەی ڕۆڵەكانی ڕۆژ خۆی گەرم دەكردەوە‪ ،‬بەڕاستی‬ ‫زەحمەت بوو لەو شااڵوی ئاپورەی هێزی دوژمن كە هەموو‬ ‫الیەكیشمان گیرابوو بە زیندویی مانەوەمان موعجیزەیە‬ ‫كە ئیرادەی پۆاڵین دەیخوڵقاند‪ ،‬ئەمە ئەركێكی مێژوویی‬ ‫سەرشانی ئێمە بوو بۆ گەلەكەمان و ڕێبەر ئاپۆ‪ ،‬خواردنمان‬ ‫بەتەواوی تەواو بوو‪ ،‬تەنها هەندێك ئارد نەبێت ئێمەش‬ ‫بەم ئ��اردە شۆربامان دەرستدەكرد و سكی خۆمانمان‬ ‫پێتێردەكرد‪ ،‬تەنها یەك ڕێگاچارەمان هەبوو ئەویش‬ ‫گەیشتن بوو بە سنور‪.‬‬ ‫هەڤاڵێكمان بە برینداری لێمان دابڕابوو‪ ،‬ئەویش هەڤاڵە‬ ‫خۆشەویستەكەمان (كالۆ) بوو‪ ،‬دەبوایە پێی بگەیشتینایە‬ ‫بەڵێ دوای دوو ڕۆژ هەڤااڵن دزەی��ان كردبوو و خۆیان‬ ‫پێگەیاند بەاڵم مەخابن هەڤاڵ كالۆ لە شوێنەكەی خۆیدا‬ ‫شەهید ببوو‪ ،‬لەم شەڕەدا لەگەڵ هەڤاڵ كازم واتا كالۆ‬ ‫دوو هەڤاڵی ترمان شەهید ببوون هەروەها هەڤاڵێكی‬ ‫ترمان قۆڵی بریندار ب��وو‪ ،‬دەبوایە لەچەند قۆڵێكەوە‬ ‫تۆڕی چەمبەری دوژمنمان هەڵدڕیایە‪ ،‬بەهەر شێوەیەك‬ ‫بوو توانیمان خۆمان بگەهێنینە ئەو شوێنەی كە لێی‬ ‫جێگیر ببوین‪ ،‬ئەمە مۆڕاڵێكی باش بوو بۆ هەموومان‪،‬‬ ‫نەماندەتوانی پەیوەندی بە هەڤاڵ چەمەوە بكەین‪ ،‬ئێمە‬ ‫توانیمان لە خواروی نزیك بارەگای هێزی دوژمن خۆمان‬ ‫بشارینەوە‪ ،‬دوو هەڤاڵمان دزەیان كرد و خۆیان گەیاندە‬ ‫شوێنی جێگیربونمان و دوو تەنەكە قاورمەیان هێنا‪،‬‬ ‫ماوەیەكی زۆر بوو كە برسیمان بوو هەروەها ماندوشبوین‪،‬‬ ‫هەموو هەڤااڵن لەسەرمایە دەكۆكین‪ ،‬بەاڵم لەبەرئەوەی لە‬ ‫بارەگاكەوە زۆر نزیك بوین نەماندەتوانی دەنگ دەربكەین‪،‬‬ ‫شوێنمان زۆر خراپ بوو بەشی الی ئێران لوغم ڕێژ بوو‪ ،‬سێ‬ ‫بەشەكەی تریش هێزی سوپای تورك گرتبووی‪ ،‬تا ئێوارە‬ ‫چاوەڕێمان كرد‪ ،‬ئەگەر بیانزانیایە ئێمە لێرەین سەربازەكانی‬ ‫بارەگاكە هەموومانیان شەهید دەكرد‪ ،‬كاتێك دەكۆكاین‬ ‫جامانەكانمان بە دەممانەوە دەگرت‪ ،‬بۆ دەرچونمان لەم‬ ‫شوێنە دەمەو ئێوارە چەند هەڤاڵێكمان نارد تاكو كەشفێكی‬ ‫الی بەشی سنور بكەن‪ ،‬كە هەڤااڵن گەڕانەوە پێیان ووتین‬ ‫هێزی دوژمن بۆ پاشەكشێیان سەرقاڵی دوا ئامادەباشین‪،‬‬ ‫هەموو الیەك تەمومژ بوو‪ ،‬توانیمان ماوەی نیو كاتژمێر بە‬ ‫سكەخشكێ ڕێ بكەین ئەگەر كەشف بوینایە هەموومان‬ ‫لەناو دەچوین ئەم نیو كاتژمێرە وەك درێژی ساڵێك بوو بۆ‬ ‫ئێمە و هەر نەدەبڕایەوە‪.‬‬ ‫هێزی دوژمن هەموو الیەكی گرتبوو و شوێن پێی ئێمەیان‬ ‫بینی بوو‪ ،‬جگە لە چاوەڕوانی ڕێگا چارەیەكی ترمان‬ ‫نەبوو‪ ،‬لەناكاو بینیمان لەسەر گردێك هێزی دوژمن‬ ‫پاشەكشێ دەكەن‪ ،‬دوای ڕێكردنی نیو كاتژمێرێك چوینە‬ ‫سەرجادەیەك‪ ،‬درێژایی و پانایی جادەكە تەلبەندكرابوو لە‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ڕێگاكە تەلەزی دەچەقی بە قاچمان و لەشماندا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بۆ ئێمە ئەمە ڕێگر نەبوو‪ ،‬ماوەی دووسەد مەترێك بەناو‬ ‫تەلەزێكاندا ڕێمانكرد‪ ،‬دوای ماوەیەكی كەم گەیشتینە‬ ‫گردەكە‪ ،‬ئەگەر ئەو گردەمان تێنەپەڕاندایە مانای وابوو‬ ‫دەچوینە سنوری ئیرانەوە و لەمەترسی ڕزگارمان دەبوو‪،‬‬ ‫مەودایەكی زۆر كەم مابوو لەناكاو گوێمان لە دەنگی زریپۆش‬ ‫بوو‪ ،‬هەڤاڵ ڕۆژه��ات پێی ووتین كە دەبێت بە خێرایی‬ ‫ڕێبكەین‪ ،‬ئەگەر سەد مەترێك ڕێنەكەین هەموومان لەناو‬ ‫دەچوین‪ ،‬زۆر ماندوو ببوین‪ ،‬بەردەوام گوێمان لە دەنگی‬ ‫زریپۆشەكە بوو‪ ،‬ئێمە خەریك بوو گردەكە ببەزێنین دراینە‬ ‫بەر دەستڕێژی گوللە‪ ،‬خۆشبەختانە بەبێ ئەوەی هیچمان‬ ‫لێبێت توانیمان بچینە ئەو دیوی سنورەوە‪ ،‬چوینە ئەودیو‬ ‫سنورەوە واتا ڕۆژهەاڵتی كوردستان و چوینە گوندێكەوە‪،‬‬ ‫هەموومان زۆر الواز ببوین‪ ،‬توانیمان لەگەڵ هەڤااڵنی ئێرە‬ ‫پەیوەندی ببەستین‪ ،‬گروپەكەی هەڤاڵ چەمیش وەك ئێمە‬ ‫خۆیان گەیاندبووە ئێرە و بۆ تیمار ناردبویان بۆ شوێنێكی‬ ‫تر‪ ،‬ئەمە دڵخۆشییەكی زۆر بوو بۆ ئێمە‪ ،‬لێرە هەڤااڵنی‬ ‫لۆجیستیكی لێبوو هەروەها هەڤاڵ ئیحسانیش‪ ،‬توانیمان‬ ‫پەیوەندی بە هەڤاڵ میدحەتی برای هەڤاڵ پیرۆ بكەین‬ ‫و لە ڕێگای ئەوەوە بچینە ماڵی ملیسێكمان لە گوندێك و‬ ‫هاوكاریمان بكەن‪.‬‬

‫دەبوایە شوێنی جێگیربونمان بگۆڕدرایە‪ .‬هەربۆیە لەم‬ ‫بارەیەوە هەڤاڵ ڕۆژهات بۆ ڕۆژی دوایی لە ناوچەكە‬ ‫كەوتە ئامادەباشی‪ ،‬ئەو زستانە بە پەروەردەییەكی‬ ‫باش بەسەرمان برد‪ ،‬هێزی دوژمن لە هەرێمی سەرحەد‬ ‫تەكتییەكی نوێی دیاریكردبوو‪ ،‬پیالنی دوژمن بەم‬ ‫شێوەیە بوو‪ ،‬هێزی خۆی لە شوێنێك كۆدەكاتەوە‬ ‫كە تۆ پێت وایە لەم ناوچەیە ئۆپەراسیۆن ئەنجام‬ ‫دەدات‪ ،‬بەاڵم بۆ ئەوەی سەرت لێبشێوێنێت كتوپڕ مل‬ ‫لە شوێنێكی تر دەنێت و گەر وای نەكردایە ئەنجامی‬ ‫بەدەست نەدەخست‪.‬‬ ‫بەگشتی لەناوچەكەدا زستان زۆر دژوارە‪ ،‬دوای ئەوەی‬ ‫ئێمە ناوچەكەمان جێهێشت هێزی دوژمن هێرشیان‬ ‫كردبووە سەر گروپی ترمان و ئەوانیش ناچارمابوون‬ ‫كە ناوچەكە چۆڵبكەن‪ ،‬دوای ئەوانیش هاتنە ئەو‬ ‫شوێنەی كە ئێمەی لێبوین‪ ،‬كۆمەڵگا لەدوای مردنی‬ ‫هەموو كەسێك دەگری‪ ،‬بەاڵم بەتەواوی نازانن بۆچی‬ ‫دەگ��رن‪ ،‬ب��ەاڵم ئێمە مانان دەزانین م��ردووی ئێمە‬ ‫لەپێناو چی مردووە‪ ،‬مردنی ئێمە فەلسەفەیە كە لە‬ ‫پێناو ژیاندا دەمرێت‪ ،‬هەربۆیە ئێمە كە دەگرین‬ ‫دەزانین لەپێناو هەموو مرۆڤایەتیدا دەگرین‪ ،‬هەموو‬ ‫ئەمانە لە ئاكامی فیداكارییەكی گ��ەورە گەشەی‬ ‫كردووە‪ ،‬لەڕاستیدا ئەگەر ئەم ئیرادەیە نەبێت زاڵبوون‬ ‫بەسەر ئ��ەو هەموو دژواری����ەدا ئاستەمە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫ئایدیۆلۆژێكەمان پتەو نەبوایە مەحاڵە هەفتەیەك‬ ‫بەرگەی ئەو ناڕەحەتیانە بگرین‪ ،‬ئەو هەموو فیداكاری‬ ‫و قارەمانێتییە ئەو هەموو بەها بەنرخانەی كە‬ ‫بەدەستكەوتن ئەمڕۆی خوڵقاندووە و ئەم ئیرادەیەش‬ ‫ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مەزن دەبێت و سەرچاوەیەكە بەردەوام‬ ‫خوڕەی دێت‪.‬‬

‫ژیاننامەی ئەندامی یەكینەكانی پاراستنی گەل‪ ،‬شەهید"دڵشاد ئەحمەد عارف"‪ ،‬ناسراو بە"دیار دەلیال"‬ ‫هەڤاڵی شەهید"دڵشاد ئەحمەد ع��ارف"‪ ،‬ناسراو بە"دیار‬ ‫دەلیال"‪ ،‬ئەندامی یەكینەكانی پاراستنی گەل لەرۆژئاوای‬ ‫كوردستان‪ ،‬س��اڵ��ی"‪ "1990‬لەشارۆچكەی دەربەندیخان‬ ‫لەگوندی هۆرێنێ لەدایكبووە و ناوی دایكی"جەمیلە عەزم"ە‪.‬‬ ‫هەڤاڵ"دیار دەلیال"‪ ،‬ساڵی"‪"2010‬پەیوەندی بە بزوتنەوەی‬ ‫ئازادیخوازی گەلی كوردستانەوە دەكات و ساڵی"‪"2014‬‬ ‫لەگەرمەی هێرش و پەالمارەكانی گروپە چەتەكانی داعش بۆ‬ ‫سەر گەلەكەمان لەرۆژئاوای كوردستان بەو پەڕی گیانفیدایی‬

‫و خۆڕاگرییەوە و بەهەستكردن بەبەرپرسیاریەتی نەتەوەیی‬ ‫و دیموكراتی بەشداری ناو ریزەكانی یەكینەكانی پاراستنی‬ ‫گەل"یەپەگە"دەبێت و لەزۆر شوێندا رۆڵی قارەمانانەی‬ ‫بینیووە لەبەرەنگاربوونەوەی ئ��ەو گروپە چەتانە و‬ ‫لەبەرواری"‪ "2014/7/30‬هاوكات لەگەڵ"سێزدە"هاورێبازی‬ ‫خۆیدا لەئۆپەراسیۆنی"تۆڵەی شەهیدانی كۆبانی"‪ ،‬لە شاری‬ ‫كۆبانی دەگاتە كاروانی شەهیدان و لەئێستاشدا تەرمی‬ ‫پیرۆزی لەكۆبانی بەخاك سپێردراوە‪.‬‬


‫چەند دیمەنێك لەمەراسیمی پرسەی شەهید"دڵشا ئەحمەد عارف" ـ دەربەندیخان‬


Rojî Wilat Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan [Jimarey: 42] [Salî: 2014]

‫گەریالی شەهید"دڵشاد ئەحمەد‬ "‫ ناسراو بە"دیار دەلیال‬،"‫عارف‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.