رۆژی واڵت
گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات [ساڵی [ ]3ژمارەی [ ]2014/2/15[ ]36رەشەمە 2713کوردی] [نرخ 1500 :دينار]
خەبات هەولێری؛
ئەوەی دان بەشوڕشی رۆژئاوادا نەنێت ،هاوكاری پیالنگێڕی""15ی شوباتە واڵتـــــی ملیاردێرەكــان سەروەتەكـــەی بۆ كـــــێیە؟!
ساڵەح گەدۆ؛
پارتی رێگەیان نەداین لە دەروازەی سیمێلكاوە بێینە باشوری كوردستان
یەكەمین پلەداری بەپیاوساالری سەرژنان پێكهاتووە و یەكەمین كێشەی كۆمەاڵیەتیش ،كێشەی ژنانە
~ ساڵی | 3ژماره 36 2014/2/15 Rojî Wilat
رۆژی واڵت
گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات
Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan ][Jimarey: 36] [Salî: 2014
[ساڵی [ ]3ژمارەی [ ]2014/2/15[ ]36رەشەمە 2713کوردی] [نرخ 1500 :دينار]
خەبات هەولێری؛
ئەوەی دان بەشوڕشی رۆژئاوادا نەنێت ،هاوكاری پیالنگێڕی""15ی شوباتە واڵتـــــی ملیاردێرەكــان سەروەتەكـــەی بۆ كـــــێیە؟!
ساڵەح گەدۆ؛
پارتی رێگەیان نەداین لە دەروازەی سیمێلكاوە بێینە باشوری كوردستان
گەریالی شەهید"شەرڤان قادر"، ناسراو بە"دلوڤان سۆران"
یەكەمین پلەداری بەپیاوساالری سەرژنان پێكهاتووە و یەكەمین كێشەی كۆمەاڵیەتیش ،كێشەی ژنانە
خاوەنی ئیمتیاز
کۆمیتەی ڕاگەیاندنی PÇDK
سەروتار
راپۆرت
......2با چیتر دەسەاڵتدارانی هەرێم خوێندنەوەیەكی واقعبینانە بۆ روداوەكان بكەن!!
...... 3پێدەچێت رۆژی كورد لەرۆژئاوای كوردستانوە هەڵبێت
سەرنووسەر
پەروین حەسەن مستەفا
وتار
بەڕێوەبەری نووسین ئارام کەریم بابان
دەستەی نووسەران فەهمی محەمەد سۆران حسین ئامینه محەمەد چنوور غەریب
دیزاین
كاردۆ عەلیالی
چاوپێكەوتن ...... 6خەبات هەولێری؛ تاكە هێز دژایەتی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان دەكات پارتی دیموكراتی كوردستانە ......33ساڵح گەدۆ؛ پارتی رێگەیان نەداین لەدەروازەی سیمێلكاوە بینە باشوری كوردستان
ژمارەی متامنه 446
ژنان
بۆ پەیوەندی گرتن www.PCDK.org Roji_Wilat@yahoo.com ناو نیشان کەرکوک ،بەرامبەر یانەی وەرزشی کەرکوک
...... 11واڵتی ملیاردێرەكان سەروەتەكەی بۆ كێیە؟ ...... 12لەیادی ژنە شۆڕشگێڕ هەڤاڵ"ڤیان"دا ...... 15لەسێبەری چادرەكاندا ...... 17بو" "11گیانی بەرزەفڕی ژێر هەرەسی بەفر ...... 20نامەیەكی كراوە بۆ ...پەكەكە ...... 21موچە ،حكومەت ،پەرلەمان ،كوردستانێكی بێ ژێرخان ...... 23برا لەپشت برا بێت مەگەر بەاڵ الی خوداوە بێت ...... 24كۆنگرەی نەتەوەیی و رێگریەكانی بەردەمی ...... 26مەبەست لەپیالنگێڕی""15ی شوبات و دەرئەنجامەكانی ...... 27خوێندنەوەیەك بۆ شیعری"كەركوكی جەستەم"شێركۆ بێكەس ...... 29ڤیان جاف؛ بەگری جەستەم دەمەوێت پەیامێك بدەم ...... 36قۆناخە هەستیارەكەی كورد و بێخەمی دەسەاڵت ...... 37ئەگەر زمان كوردی بێت ،دەبێ ژیانیش كوردی بێت ...... 39دەیانەوێت ئەزمونە سەقەتەكەی باشور لەرۆژئاوای كوردستان دووبارە بكەنەوە ...... 40لە گەلەكۆمەوە بەرەو رێبەرایەتی رۆژهەاڵتی ناوین
بیرەوەری كەریال
...... 41یەكەمین پلەداری بەپیاوساالری سەرژنان پێكهاتووە
...... 43گۆڕەكەی خۆم
سەروتار
2
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
Roji_Wilat@yahoo.com
با چیتر دەسەاڵتدارانی هەرێم خوێندنەوەیەكی واقعبینانە بۆ روداوەكان بكەن!! شرۆڤهی سیاسی یەكێك لەخەسڵەت و كارەكتەرە بنەڕەتیەكانی سیستەمی سەرمایەداری فینانسی جیهانگیری و لیبرالیزمەكەی دروستكردنی قەیرانی بەردەوامی هەمەالیەنە تا لەرێگاوە سیاسەتەكانی خۆی بسەپێنێت و لەمیانی ئەو رێبازەشەوە هێزەكان بەخۆیەوە ببەستێتەوە و جڵەویان بكات ،بەمجۆرەش لێكدانەوە ب��ەرژەوەن��دی��پ��ەرس��ت ،خۆپەرست و پراگماتیستەكانی خۆیان جێبەجێ ك��ردووە و بەرژەوەندییە هەمەالیەنەكانی خۆیان بەبنەما گرتووە و تا رۆژی ئەمڕۆشمان بەمجۆرە رەفتار دەكەن. سااڵنێكی درێ��ژە ب���ەردەوام ئەو خاڵە دووب��ارە دەكەینەوە كە هێزە هەژموونگەراكانی جیهان هیچ ستراتیژیەتێكی دیار و دەستنیشانكراویان سەبارەت بە دۆزی كورد و مەسەلەی چارەسەركردنی ئەم كێشەیە نەبووە و تا رۆژی ئەمڕۆشمان بەم شێوەیە. لەمێژووی نزیك و بوویەرەكانیشیدا دووپات بۆتەوە كە هەڵوێستەكانیان تەكتیكییە و بەگوێرەی بەرژوەندییەكانی قۆناخ و رۆژانەیی بووە .ئەمانەش لەهەڵوێستەكانیان بەرامبەر پەیماننامەكانی سایكس ـ بیكۆ و ل��ۆزان ،جوالنەوەكانی شێخ م��ەح��م��ود ،ك��ۆم��اری ك��وردس��ت��ان لەمەهاباد، بزوتنەوەی ئەیلوول ،رووداوەك��ان��ی""1991ل��ە ب��اش��وور و پیالنگێڕی ن��ێ��ودەوڵ��ەت��ی""15ی ش��وب��ات��ی" "1999زۆر روون و ئاشكرایە. ب���ەه���ۆی ئ���ەم س��ی��اس��ەت��ە پ��راگ��م��ات��ی��س��ت و بەرژەوەندییپەرستیە هێزە هەژموونگەراكان باكوری كوردستانیان كرد بەقوربانی بەرژەوەندییەكانیان لەگەڵ دەوڵەتی ت��ورك و گەلی كوردستانیان رووبەرووی سیاسەتی نكوڵی و قڕكردن هێشتەوە، لەبەرامبەر ئەمەش ب��اش��ووری كوردستانیان خستە ژێر كاریگەری سیاسەت و لێكدانەوەكانی خۆیان ،بەمانایاكی تر ئەو بەشەی كوردستانیان كرد بەمەیدانێكی تەكتیكی سیاسەتەكانی خۆیان سەبارەت بەناوچەكە .بەدرێژایی ئەم سەد ساڵەی دواییش بەمجۆرە مامەڵەیان لەگەڵ بزوتنەوە و هێز و الیەنە سیاسیەكاندا كرد ،لەكاتی پێویست هەوڵی بەكارهێنانی دان ،كاتێكیش پێویستی پێ نەماون پشتی لەئەرز داون و رووب��ەرووی كۆمەڵكوژی ك��ردوون��ەت��ەوە ،مەسەلەی لیستی رەش و لیستی تیرۆر كە بەم دواییە سەبارەت بە هێزە دەسەاڵتدارەكانی هەرێم هاتە ئاراوە و
هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەمریكای لێكەوتەوە. ب��ەه��ۆی نەبوونی خوێندنەوەیەكی راس��ت و تەندروستی هێزە سیاسی و دەسەاڵتدارەكانی باشووری كوردستان بۆهەقیقەتی ئەم سیاسەتەی هەژموونگەراكان چەندین كارەسات و كۆستی مەزنی لێكەوتۆتەوە .دوات��ری��ن خوێندنەوەی هەڵەی دەس��ەاڵت��دارێ��ت��ی هەرێمیش سەبارەت بە مەسەلەی چۆنیەتی هەناردەكردنی نەوتی باشووری كوردستان و ئەو رێكەوتن و گرێبەستانە بوون كە لەنێوان بارزانی و ئەردۆغان ئیمزاكران، كەسەرەتا ناڕەزایی حكومەتی بەغداد ،دواتریش ن��ارەزای��ی ب��ەرچ��اوی ئەمریكای لێكەوتەوە و لەو مەسەلەیەدا پشتگیری ئاشكرای خۆی بۆ بەغداد راگەیاند ،چونكە هەرچەندە باشووری كوردستان مەیدانێكی تەكتیكی سیاسەتەكانێتی سەبارەت بەناوچە و پاراستنی هاوسەنگیەكان ل��ەب��ەرژەوەن��دی خۆیدا ،ب��ەاڵم بەرژەوەندییەكی ئابووری و هەمەالیەنی زیاتری لەگەڵ بەغداد هەیە. بێگومان خاڵی یەكەمی ئەو گرێبەستە نەوتیانە ناكۆكبوونێتی لەگەڵ دەستووری ئێستای ئێراق ،بەڵێ ئەو دەستوورەی دەسەاڵت لە هەرێمی كوردستان پەسەندی كرد و خەڵكی هاندا دەنگی پێبدەن، كاتێك ئێمەش وەك پارتی چارەسەر دەستورمان پەسەند نەكرد و چەندین خاڵیمان رەد كردەوە، خەریك بوو ئێمە بە تێكدەر و شتی خراپتریش تاوانبار بكەن ،بەاڵم لەمەسەلەی نەوت ،بودجە، پێشمەرگە ،مادەی" "140و چەندین بواری دیكە ئاشكرا بووە كە ئێمە راست بووین نەك ئەوانەی دەستورەكەیان بەسەر خەڵكی كوردستاندا سەپاند. خاڵێكی دیكەی گرێبەستە نەوتیەكان لەگەڵ توركیا ناشەفافیەتە ،چونكە بڕەكەی نادیار دەبێت ،رێگای یاری پێكردنی هەیە ،تا حكومەتی تورك و پارتی دەسەاڵتدار لەهەرێمی كوردستان بتوانن بەگوێرەی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان مامەڵەی پێ بكەن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ه��ەردووپ��ارت چەند پرۆسەیەكی هەڵبژاردنیان لەپێشە و دەیانەوێ وەك فاكتەرێكی گرنگ بۆخۆیان و حكومەتەكانیان ب��ەك��اری بێنن .ه��ەروەه��ا شوێنی هەڵگرتنی داهاتی ئەو هەناردەكردنەش جێگای گفتوگۆ و گومانە كە پارتی و ئاكەپە خوازیارن لەهەڵك بانكی دابنێن كە لەگەندەڵی گاڵوە و تەنانەت بەرپرسی بانكەكەش ئێستا لەژێر لێپرسینەوەدایە. خاڵێكی دیكەی سەرەكی ئەوەیانە ،لەكاتێكدا بەگوێرەی هەموو پێوانە پێدراوەكان هەرێمی باشوری كوردستان بەشێكی ئێراقە ،پارتی هێندەی گرنگی بەئەنقەرە و ئەردۆغان دەدات ،نیوەی
ئەوە گرنگی بەبەغداد و مالیكی نادات ،بێگومان ئەمەش كارێكە كاردانەوەی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. نێچیروان ب��ارزان��ی جێگری سەرۆكی پارتی و سەرۆكی حكومەتی كاربەرێكەر یەكەمجار كە حكومەتی ب��ەغ��داد ه��ەڕەش��ەی بڕینی موچەی لەهەرێمی كوردستان كرد بێ منەتانە رایگەیاند كە بێ بژار نییە و هەڵوێستیان دەبێت ،بەاڵم دوای هەڵوێستی ئەمریكاو تا رادەیەك نەرمبوونەوە و پاشگەزبوونەوەی ئەنقەرەش بەرامبەر بەغداد، هەروەها دوای دروستبوونی قەیرانی بودجە، س��ەرۆك��ی حكومەتی ك��ارب��ەرێ��ك��ەر ن��ەك هەر نەیتوانی ب��ژاری تر بخاتە گ��ەڕ؛ بەڵكو بەهۆی ئەم هەلومەرجە نوێیەوە ناچار ب��ووە زۆرب��ەی مەرجەكانی مالیكی و حكومەتەكەی پەسەند بكات. بێگومان بەهۆی سیاسەتە چەوتەكانی پارتی دەسەاڵتدار سەبارەت بەنەوت و مامەڵەی بەرامبەر بەغداد ئەو قەیرانە لەهەرێمی كوردستان دروست ب��وو كە ل��ەئ��ارادای��ە ،حكومەت ناتوانێ موچە بەموچەخۆران بدات ،پرۆژە و خزمەتگوزاریەكان وەستاون .حاشا هەڵنەگرە هۆكارە سەرەكیەكەشی بۆ سیاسەتی چەوتی حكومەت س��ەب��ارەت بە ئابووری دەگەڕێتەوە كە لەرێگای چۆڵكردنی الدێكان كشتوكاڵ و ئاژەڵداری وێ��ران ك��ردووە، خەڵكی ل��ەش��ارەك��ان ك��ۆك��ردۆت��ەوە ،لەشاریش هەوڵیداوە كۆمەڵگایەكی ئیستهالكی دروس��ت بكات و بەمووچە بەخۆیەوە ببەستێتەوە .لێرەدا جارێكی دیكە ئەو حەقیقەتە دووپات دەبێتەوە كە ئەوەی سواری ئەسپی خەڵكە هەرپیادەیە.
حاشاهەڵنەگرە هۆكارەسەرەكیەكەشی بۆ سیاسەتی چەوتی حكومەت سەبارەت بە ئابووری دەگەڕێتەوە كە لەرێگای چۆڵكردنی الدێكان كشتوكاڵ و ئاژەڵداری وێران كردووە ،خەڵكی لەشارەكانكۆكردۆتەوە، لەشاریشهەوڵیداوە كۆمەڵگایەكیئیستهالكی دروست بكات
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
Roji_Wilat@yahoo.com
3
راپۆرت
رۆژئاوای كوردستان مۆدێلێكی جیاواز و نو ێ لە ناوچەكە
پێدەچێت رۆژی كورد لە رۆژئاوای كوردستانەوە هەڵبێت
ئا /كاروان ئیبراهیم
رۆژئاوای كوردستان كە لە ئێستادا بۆتە جێگەی سەرەنجی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان، بەرەو هەرێمێكی نو ێ و جیاواز لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست هەنگاو دەنێت ،ئەوەش بە بونیادنانی سیستەمێك ،كە گەل بەهێز دەكات و ناوەندگەرایی و مەركەزییەت و قۆرخكاریی الواز دەكات. رۆژئ���اوای كوردستان لە كۆتایەكانی مانگی رابردوودا بە ب ێ چاوەڕوانیكردنی هیچ فەرمانێك لە زلهێزەكانی دنیا و ئۆپۆزسیۆن و دەوڵەتی سوریا ،خۆبەڕێوەبردنی دیموكراتی لە ناوچەكانی رۆژئ���اوای كوردستان راگ��ەی��ان��د ،ئ��ەوەش بە دروستكردنی س ێ هەرێم (كانتۆن). ئێستا ئەو پارچەیەی كوردستان لەگەڵ ئەوەی بۆتە مایەی ئومێدێكی مەزن بۆ كوردی ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەر ،هاوكات بوەتە مایەی ترسێكی گەورەش بۆ ئەوانەی كە نایانەوێت ،كوردستان بكەوێتە دەست ك��وردی ئ��ازاد و سەربەخۆوە، ئ��ەوان هەموو هەوڵێك دەدەن كوردستان لە دەستی كوردی وابەستە و گرێدراوی خۆیان بێت، هەربۆیە مەترسییەكانی تێكدانی رەوشی رۆژئاوای كوردستان و رێگرتن لە سەركەوتنی ،ئێجگار زۆرە. شۆڕشی()19ی تەمووز شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان لە (19ی تەمووزی )2012ەوە دەستی كرد بە رزگاركردنی ناوچەكانی رۆژئ��اوای كوردستان ،ئ��ەوەش بە رزگاركردنی
شارۆچكەی (كوبانێ) دەستی پێكرد ،ئێستاش دوای نزیكەی دوو س��اڵ ،كۆبان ێ هەرێمێكی سەربەخۆیە و خۆی خۆی بەڕێوەدەبات. ئەو رزگاركردنەش بە پێشەنگایەتی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەكینەكانی پاراستنی ژن یەپەژە ب��وو ،ئێستاش یەپەگە و یەپەژە خاوەنی هەزاران جەنگاوەرن كە بە شێوەیەكی خۆبەخشانە نیشتمانەكەی خۆیان دەپارێزن، بەهۆی ئەو هەڵسوكەوتە ژیرانەیەشیانەوە ،ئێستا رۆژئاوای كوردستان ئارامترین ناوچەی سوریایە. بەهۆی ئەو ئارامییەی لە رۆژئ��اوای كوردستان هەیە ،كوردەكان دەستیان كردووە بە بەڕێوەبردنی ناوچەكانی خۆیان ،لەو چوارچێوەیەشدا لە كۆتایەكانی مانگی كانوونی دووەمی (،)2014 س ێ هەرێم (كانتۆن)یان لە (جزیرە و كوبانێ و عەفرین) راگەیاند و لە هەر یەك لەو ناوچانە حكومەتی ناوخۆیان دروس��ت��ك��رد ،وات��ا هەر هەرێمێك كاروبارەكانی خۆی بەڕێوەدەبات و دەسەاڵتێكی تەواوی دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خۆی. نەهێشتنی قۆرخكارییە ئ���ەوەش سیستەمێكی نوێیە لە رۆژه��ەاڵت��ی ناوەڕاست و رێگە لە دەسەاڵتگەرایی و قۆرخكاری دەگ��رێ��ت و دەس��ەاڵت��ی گ��ەل بەهێز دەك��ات، دەبێتە مۆدێلێكیش بۆ كوردستانی مەزن ،بەاڵم ئاستەنگییەكانی بەردەم ئەو ئەزموونەی رۆژئاوای كوردستان زۆرن و جگە لە هێزە نێودەوڵەتییەكان
و چەند دەوڵەتێكی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست ،چەند هێزێكی كوردیش دژایەتی دەكەن و بەشداریان كردووە لە ئابلوقە خستنەسەر ئەو پارچەیەی كورستان ،ئ��ەوەش نەك رووب��ەڕووی رەخنەی هاونیشتمانیانی كورد بۆتەوە ،بەڵكو رووبەڕووی رەخنەی نوسەرانی بیانیش بووەتەوە. مایكڵ رۆبن چی دەڵێت؟ مایكڵ رۆبن ،رۆژنامەنوسی ناوداری ئەمریكی كە بە وتارە توندەكانی لەبارەی هەرێمی باشوری كوردستانەوە ناسراوە ،دوای سەردانێكی مەیدانی بۆ رۆژئاوای كوردستان ،كۆتایی مانگی رابردوو وتارێكی نوسی و رەخنەی توندی لە سیاسەتی ئەو حزبە كوردیانە گرت كە ئابڵوقە و گەمارۆ دەخەنەسەر رۆژئ��اوای كوردستان ،لە كاتێكدا خۆیان پێشتر قوربانی گەمارۆكان بوون!! مایكڵ رۆبن لە وتارەكەیدا نوسیویەتی":كاتێك لە ساڵی ()2000دا بۆ یەكەمجار چومە كوردستانی عێراق (باشوری كوردستان) ،ژیان بۆ كوردەكان لە عێراق خراپ بوو ،دەوترا كە سەدام حسێن نەماوە ،هیچ نەبێت لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك نەمابوو "پارتە كوردیەكان ناوچەكانیان بەڕێوەدەبرد" ،بەاڵم كەسیش نەیدەزانی كەی هێزەكانی سەدام دەكرێت بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە، ئابوری كوردەكانی عێراق ئەو كاتە زەرەری زۆری لێدرا بوو ،بەهۆی ترسی ئەم دڵنیانەبونەی خۆیان لە گەڕانەوەی هێزەكانی سەدام حسێن هاوكات ئابڵوقەی ئابوری نێودەوڵەتی لەسەریان ،چونكە
راپۆرت
4
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
نەتەوە یەكگرتووەكان ئابڵوقەی ئابوری لەسەر عێراق دانابوو لەهەمانكاتیشدا بەغداد سنورەكانی لەسەر ناوچە كوردیەكان وەك فشار داخستبوو". رۆبن ئەوەشی نوسیوە":توركیا ئەو كاتە جار نا جار سنوری بە ڕووی كوردستانی عێراق دادەخست ،ئەمەش ڕیزی لۆریەكانی تاوەكو سلپۆی (لە باكوری كوردستان) درێژدەكردەوە. كوردەكانیش لە كەركوك ئەو دەمانە هەڵدەهاتن و ژیانی ئاوارەییان هەڵدەبژارد .ئاوارەكانی كەركوك و چواردەوری ئەو شارە لە چەند كەمپێكدا نزیك لە چەمچەماڵ لە ژێر خەیمە نیشتەجێبوون و ژیانیان دەكرد .هەندێكی دیكەشیان لێرە و لەوێ یان لە باڵەخانە بەتاڵەكانی سلێمانی و هەولێر ژیانی ئاوارەیی خۆیان بەسەر دەبرد". ئابڵوقەكەی سەر رۆژئاوا ئازاربەخشە پاشان ئەو رۆژنامەنوسە بیانییە دەڵێت":ئێستا چەندە ئازاربەخشە كە دەبینیت ئەو سیاسیانەی كە ڕۆژانێك لە كوردستانی عێراق ناڕەزایەتیان دەردەب��ڕی بەرامبەر ئەو فشار و ئابڵوقانەی لەسەریان هەبوون ،ئەمڕۆ خۆیان سیاسەتی ئابڵوقە دان��ان و فشار بەڕێوەدەبەن لە دژی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان". مایكڵ رۆبن كە لە نزیكەوە ناوچەكانی بینیوە، نوسیویەتی":رۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ ئارامترین و سەقامگیرترین ناوچەیە لە سوریادا ،بەاڵم ئ��ەو ئاسایش و ئارامییە ه��ەروا بە سانایی بەدەستنەهێنراوە .هەر شارۆچكەیەكی رۆژئاوا گۆڕی نوێی لێ دەبینی .وێنەی شەهیدەكان دانە دانە لەسەر دیوار و دوكان و ماڵ و گڵۆپی شەقامەكان جێگەیان گرتووە". مایكڵ رۆب���ن رەخ��ن��ەی زی��ات��ری گ��رت��ووە و نوسیویەتی":حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواوكەری ئەو ئابڵوقەیەی كە توركیا لەسەر رۆژئاوای كوردستانی داناوە ،بەرپرسەكانی خاڵی
سنوری فیشخاپور تەنانەت ڕێگەیان لە چەندین كەسایەتی ناوداری بیانی گرتوە و نەیانهێشتوە بچنە رۆژئاوای كوردستانەوە". پشتیوانیەكان بۆ رۆژئاوا س��ەرەڕای ئەو فشارانەش ،بەاڵم بە گشتی لە سەرانسەری كوردستان پشتیوانی رۆژئ��اوای كوردستان دەك��رێ��ت ،ل��ەو چوارچێوەیەشدا ل��ە()30ی كانونی دووەم��ی ( )2014لە شاری سلێمانی رێكخراوی ئ��ازادی الوان��ی كوردستان بە دروشمی"ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای كوردستان سەمبۆلی نەتەوەییمانە ،دەیپارێزین" بە بەشداری زیاتر لە ( )31رێكخراوی هەر چوار بەشی كوردستان كۆنفڕانسێكی رێكخست و لە كۆتایشدا چەند بڕیار و راسپاردەیەكی بۆ رای گشتی باڵوكردەوە. لە بڕیارەكاندا ئەوە باڵوكرایەوە كە "یەكەم/ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئ��اوای كوردستان سەمبۆلی نەتەوەییمانە دەبێـت هەموومان بیپارێزین و بۆ پاراستنی ئ��ەو دەستكەوتە نەتەوەییەمان دەبێت هەموان پشتیوانی بكەین و لەپێناو بەهێزبوون و گەشەكردنیدا هەوڵبدرێت سەرجەم ئەو الیەنانەی بەشداریان نەكردووە بەشداربن .دووەم /ئێمە وەك رێكخراوەكانی الوان��ی ه��ەرچ��وار بەشی كوردستان ت��ەواوی پشتیوانی خۆمان بۆ ئەو ئیدارە خۆبەڕێوەبەریە دووپات دەكەینەوە .سێیهەم /داوا لە سەرجەم الیەنە سیاسیەكانی هەرچوار بەشی كوردستان دەكەین پاڵپشت و پشتیوانی بۆ ئەو ئیدارە خۆبەڕێوەبەریە دەرب��ب��ڕن .چ���وارەم /داوا لە سەرجەم هاواڵتیانی هەرچواربەشی كوردستان دەك��ەی��ن پشتیوانی خۆیان بۆ ئ��ی��دارەی خۆ بەڕێوەبەری ڕۆژئاوای كوردستان دەرببڕن . پێنجەم /ئیدانەی ناردنی گەنجان دەكەین بۆ
Roji_Wilat@yahoo.com
رۆژئاوای كوردستان بۆ ناو گروپە تیرۆریستیەكان و داواكارین كە حكومەتی هەرێمی باشووری كوردستان هەوڵەكان چڕتر بكاتەوە بەمەبەستی رێگرتن لەناردنی گەنجان و ئاشكراكردنی ئەو الیانەنانەی كە گەنجان فریو دەدەن. ڕاسپاردەكانیش ب��ەو شێوەیە راگەیەنراون: یەكەم /پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی باشووری كوردستان بەفەرمی ئیداری خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا بناسێنێت .دووەم /پێویستە حكومەتی هەرێمی ب��اش��ووری ك��وردس��ت��ان میكانیزمی گونجاو بگرێتەبەر ب��ۆ رێ��گ��ری ل��ە ن��اردن��ی گەنجان بۆ رۆژئ��اوای كوردستان بۆ ناوگروپە تیرۆریستییەكان .سێهەم /حكومەتی هەرێمی باشوری كوردستان توانای مادی و مرۆیی و دیپلۆماسیەكانی بخاتەگەڕ لەپێناو یەكخستنەوەی الیەنە ناكۆكەكانی رۆژئاوای كوردستان .چوارەم/ كردنەوەی سنوری نێوان رۆژئ��اوا و باشوری كوردستان لەپێناو گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ رۆژئاوای كوردستان .پێنجەم /دروستكردنی لیژنەیەكی هاوبەش لەرێكخراوەكانی گەنجان بۆ بەدواداچوونی بڕیار و راسپاردەكانی كۆنفرانسەكە و س��ازدان��ی چاالكی و فێستیڤاڵ .شەشەم/ كۆنفڕانس داوا لەسەرجەم الیەنە سیاسییەكانی كورد دەكات كە بەزووترین كات هەوڵبدەن بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد .حەوتەم/ راگەیاندنەكان بەگشتی پشتیوانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان بكەن. پشتیوانی رۆژئاوا ئەركە رۆژی()9ی ئەم مانگە "جەبار ئەمین" پەرلەمانتاری ك��وردی پەرلەمانی سوید سەردانی رۆژئ��اوای كوردستانی كرد و راشیگەیاند":پشتیوانیكردنی كانتۆنەكانی خۆرئاوای كوردستان ئەركێكی گرنگی دیموكراتیخوازانەیە". جەبار ئەمین وتی":بە گوێرەی ئەوەی خۆرئاوای
Roji_Wilat@yahoo.com
كوردستان دابەشدەكرێت بەسەر چەند كانتۆنێكدا كە لە هەریەكێكیان سەربەخۆییەكی دیاریكراو هەیە و دەسەاڵتی ناوەند كەمتر دەبێتەوە و پرسی پێكەوەژیان و خەبات بۆ مافی ژنان و پاراستنی ژینگە وەك بنەما لەبەر چاو گیراون، پشتگیری كردنی ئەو شێوازی كاركردنە ئەركێكی گرنگ و دیموكراتیخوازانەیە". دەبێت هەموو كەسێك پشتگیری بكات رۆژی ()8ی شوباتی ( )2014وەفدێكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی و پارتی دیموكراتی گەالن سەردانی دوورگەی ئیمرالیان كرد و چاویان بە ئۆجاالن كەوت ،ئۆجاالن لە لێدوانێكدا كە بەشێكی لەسەر رۆژئاوای كوردستان بوو ،رایگەیاند":ئایا نایبینن كە ئەو سیاسەتەی داود ئۆغڵو واڵت بەرەو وێرانی دەبات ،ئەوەی ئەمڕۆ پێویستی بە پاراستن هەیە دروستكردنی دیوار نییە لەنێوان كورداندا .ئایا بۆ بینینی بێ واتابوونی ئەو كارەیان هەر دەبێت قوربانی بدرێت ،با هەندێك لە مێژوو بڕوانن بە ئاشكرا دەیبینن .پشتگیری كانتۆنەكان دەكەم .دەبێت هەموو كەسێك پشتگیری بكات. لە رۆژئاوا ئەزموونگرتن هەیە كە لەسەر ستاندەر دەژی .هەموو جیهان دەیبنن ،منیش لێرەوە دەیبینم .ئایا داود ئۆغڵوش نایبنێ؟" یەكێتی :ساڵو لە پارێزەرانی رۆژئاوا ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رۆژی ()9ی ئەم مانگە راگەیانراوێكی باڵوكردەوە و بە فەرمی پشتگیری خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستانی كرد و ساڵویشی لەو هێزانە كرد كە رۆژئاوای كوردستان دەپارێزن. كۆنگرەی جنێڤ()2
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
دوای تێپەڕبوونی ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێك بەسەر كۆنگرەی جنێف( ،)1كە لە ()2012/6/30 دا لەسەر بارودۆخی سوریا ئەنجامدرا ،بە گرنگی و ئامادەكاریەكی زۆرەوە لە ()2014/1/22دا كۆنگرەی جنێف( )2بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ( )39واڵت و بە سەرپەرشتی بانكیمۆن سەرۆكی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەخزەر ئیبراهیمی نێردەی عەرەبی و نێونەتەوەیی و ه��ەردوو شاندەكەی هاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمی سوریا و بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی ڕاستەقینەی گەالنی سوریا لەناویاندا گەلی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامدرا. باسی كورد نەكرا لە كۆنگرەكەدا تەنیا بە یەك وشەش باسی كورد نەكرا ،نە سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان و نە ئەمریكا و نە حكومەت و نە ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە وتارەكانیاندا ناوی كوردیان نەهێنا، تەنیا وەزیری دەرەوەی روسیا وتی":لێرە گروپە چاالكەكانی سوریا نابینین بەشداربن ،دەمانەوێ ئەوە لە داهاتوودا ڕاستبكرێتەوە". كۆنفرانسی جنێف( )2هەر لە سەرەتاوە خاڵە الوازەك��ان��ی وەك��و نیشانەی سەرنەكەوتنی دەركەوتن ،بەتایبەتی كە شاندی بەشداربووی بەناو هاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەو كەسانە پێكهاتبوون كە لەالیەن سعودیە و قەتەر و توركیا و ئەمەریكاوە دەستنیشانكرابوون و بانگهێشتكرابوون ،بە واتایەكی تر بە هیچ شێوەیەك نوێنەرانی ڕاستەقینەی گەالنی سوریا لە كۆنفرانسەكە ئامادە نەبوون ،بەڵكو ئەوانەی لەوێ ئامادەبوون هەندێكیان باڵی سیاسی ئەو هێزانە ب��وون كە ڕۆژان��ە ش��ەڕی گەلی كوردی ڕۆژئاوای كوردستانیان كردبوو ،لەبەرئەوە مرۆڤی كورد نابێ چاوەڕێ لەوانە بكا پڕۆژەیان بۆ گەلی كورد هەبێ.
5
راپۆرت
ێ كورد ئەنجامی نابێت ب ئاڵدار خەلیل ،ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ت��ەڤ��گ��ەری كۆمەڵگەی دی��م��وك��رات��ی ن��اس��راو بە()TEV-DEMلەبارەی كۆنگرەی جنێڤ()2 رایگەیاند":ئەگەر سەرجەم هێزە بەكاریگەرەكانی ئەمڕۆكە و هێزە دیموكراتییەكان و ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە بەشداری لە كۆبوونەوەكانی جنێڤ و كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكان نەكەن ،ئەوا چەند ساڵێكیش بخایەنێت هیچ ئەنجامێكیان نابێت". ئاڵدار خەلیل راشیگەیاند :سیاسەتی تا ئێستای دەوڵەتانی هەرێمەكە و جیهان لەسەر سوریا بۆ چارەسەركردنی شەڕی سوریا نەبوو .ئەم سیاسەتە ناكۆكییەكانی گەورەتر كردوە ،هاوكات لەگەڵ ئەوەشدا وەكو ئێستاكە دەیبینین سوریا بۆتە گۆڕەپانی شەڕی نێوان ئەو هێزانە .ئەمڕۆ دەستپێشخەری سوریا لەدەستی هێزەكانی هەرێمەكە و هێزە نێو دەوڵەتییەكان دەركەوتووە و ل��ەڕێ��گ��ەی ج���ن���ێ���ف()2وەوە دەی��ان��ەوێ��ت دەستپێشخەری بخەنەوە دەستی خۆیان. رۆژی كورد لە رۆژئاواوە ئێستا رۆژئ���اوای كوردستان بە پێچەوانەی ناوەكەیەوە ،پێدەچێت رۆژی ئازادی و رزگاری یەكجاری گەلی كورد لەوێوە هەڵبێت ،چونكە ل��ە م���اوەی كەمتر ل��ە دوو س��اڵ��دا كۆمەڵێك دەستكەوتی گرنگی ئ��اف��ران��دووە كە دەبێتە مۆدێلێك بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەكانی دیكەی كوردستانیش ،تەنانەت مۆدێلێك بۆ گەالنی دیكەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستیش گرنگە ،چونكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوە و نەهێشتنی قۆرخكاری و دەسەاڵتگەرایی و ستەمی دەوڵەت كە سەدان ساڵە گەالنی ئ��ەم ناوچەیە بە دەستییەوە نااڵندویانە.
ریپۆرتاژ
6
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
Roji_Wilat@yahoo.com
خەبات هەولێری؛
ئەوەی دان بەشوڕشی رۆژئاوادا نەنێت ،هاوكاری پیالنگێڕی""15ی شوباتە تاكە هێز كە پشتگیری ناكات و دژایەتی دەكات پارتی دیموكراتی كوردستانە لەم چاوپێكەوتنەی رۆژی واڵت ،ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان"خەبات هەولێری"، ئامانجەكان و دەرئەنجامەكانی پیالنگێڕی پ��ان��زەی ش��وب��ات هەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت":ئامانجی سەرەكی ئەو پیالنگێڕیە نێودەوڵەتییە لەناوبردنی ناسنامەی ك��وردی ئ��ازاد ب��وو لە كەسایەتی رێبەر ئ��اپ��ۆدا" ،هاوكاتیش دەڵێت ":بەگشتی پیالنگێڕی نەیتوانیوە ئامانجەكانی بەدی بێنێت ،بۆیە ئ��ەم��ڕۆش لەهەوڵدایە و لەئێستاشدا ئ��ەوەی دان بەراستینەی ش���ۆڕش���ی رۆژئ���������اوای ك���وردس���ت���ان���دا نەنێت و پەسندی ن��ەك��ات ه��اوك��ار و درێژەپێدەری پیالنگێڕی""15ی شوبات"ـە.
ئا /رۆژی واڵت ـ پازدەساڵ بەسەر پیالنگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی رێبەر ئۆج ئاالن تێپەڕ دەبێت؛ ،بۆچی پیالنگێڕییەكی بەم شێوەیە پێكهات؟ * لەم رۆژان��ە پانزدە ساڵ بەسەر پیالنگێڕی نێودەوڵەتیدا تێپەڕ دەبێت كە لەكەسایەتی رێبەر ئاپۆ دژ بە تەواوی گەلی كوردستان و ئازادیخوازان ئەنجامدرا ،هەر بۆیە لەسەرەتا .ئەو پیالنگێڕیە گەورە و شومە مەحكوم و شەرمەزار دەكەم و سەری رێز و نەوازش لەبەرامبەر یەكەیەكەی ئەو شەهیدە گیان بەختكردووانە دادەنەوێنم كە بەجەستەی پاكی خۆیان ئەڵقەی ئاگرینیان لەدەوری رێبەر ئاپۆ دروستكرد و رۆڵێكی گرنگیان هەبوو لە پووچەڵكردنی ئامانجەكانی هێزە پیالنگێڕەكان. هێزە هەژموونگەراكانی جیهان لەنیوەی یەكەمی س��ەدەی راب��ردوو وەك كارەكتەرێكی بنەڕەتی خودی سیستەمەكەیان بوونە هۆكاری بەرپابوونی دوو جەنگی جیهانی گەورە ،بێگومان هۆكارەكانی هەڵگیرساندنی ئەوجەنگانە و ئامانجەكانیان فرە رەهەند و هەمەچەشن بوو :شانبەشانی الیەنە دەسەاڵتگەرێتیەكەی ئامانجی سیاسی ،ئابوری، سەربازی ،ئاسایشی ،كەلتوری و بەرژەوەندی ستراتیژی هەمەالیەن و لێكدانەوە و حیساباتە تەكتیكیەكانیشی ل��ەخ��ۆوە دەگ���رت .بەهۆی هەڵكەوتە جوگرافیەكەی ،هەروەها دۆزینەوەی سەرچاوەكانی وزە و بوونی بەبازارێكی نوێ گرنگی خۆرهەاڵتی ناوین زی��ادی ك��رد .هێزە دەسەاڵتگەراكانی جیهان بەو بڕوایە گەیشتن هەرهێزێك بەسەر خۆرهەاڵتی ناویندا زاڵ بێت ،دەسەاڵتی خۆی بەسەر جیهانیشدا زاڵ
دەك��ات ،لەم چوارچێوەشدا دەستێوەردانێكی هەمەالیەنیان بۆ دەڤەرەكە ئەنجامدا و لەمیانی سیاسەتی پەرتكە ــ زاڵبە بەگوێرەی لێكدانەوە و بەرژەوەندیەكانی خۆیان دەڤەرەكەیان بۆ دەیان دەوڵەت ــ نەتەوەی بچووك دابەشكرد، بەمجۆرە لەرێگەی پەیماننامەكانی سایكس ــ بیكۆ ،سیڤەر ،ل��ۆزان ،قاهیرە و ئەنقەرە نەخشەیەكی سیاسییان بۆ ناوچەكە داڕشت. كاتێك ئەو نەخشە سیاسییە بۆ ناوچە دانراو س��ن��ورەك��ان ب��ەگ��وێ��رەی ب���ەرەژەوەن���دی هێزە هەژموونگەراكان كێشران ،پرس بە گەالنی ئەو ناوچەیە نەكرا ،بەبێ ئەوەی ئیرادەیان ببینرێت، هیوا و م��اف و ئاواتی گ��ەالن رەچ��او بكرێت چەندین ستاتۆی پاشكۆو وابەستە ب��ەدەرەوە ئاواكران .بەشی كوردانیش لەو نەخشە نوێیە جارێكی دیكە داب��ەش��ك��ردن و پارچەكردنی نیشتیمان و كۆمەڵگاكەی بوو .پێشتر لەقەسری شیرین بەسەرهەردوو ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و عوسمانی دابەشكرابو و سنوریان لەنێوان دروستكرابوو ،ئەمجارەش نیشتیمان و كوردانی ژێر دەسەاڵتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بەسێ دەوڵ���ەت ـ��ـ ن��ەت��ەوەی ت��ازە دروس��ت��ك��راوەوە دابەشكران كە توركیا ،ئێراق و سوریا بوون.
لەكاتێكدا ستاتۆی دەوڵ��ەت ــ نەتەوە بەناوی ت��ورك ،ع��ەرەب و فارس لەناوچەكە ئاواكران، بەشی ك��ورد ل��ەو پیالنە بێ ستاتۆكردن و مەحكومكردنی ب��وو بە نكوڵی و قڕكردن و چارەنووسێكی نادیار ،ئەمەش پیالنگێڕیەكی نێودەوڵەتی بوو دژ بە گەالنی ناوچە بەگشتی، گەلی كوردستان و نیشتیمانەكەی بەتایبەتی. ئامانجی سەرەكی ئەو پیالنگێڕیە نانەوەی تەڵەزگە و یارییەك بوو تا لەرێگایەوە بەردەوام ناوچەكە لەناو گرژی ،ملمالنێ و شەڕی ئەتنیكی بەردەوامدا بێت ،بەمجۆرەش لەمیانی ئ��ەو ناكۆكیانەی لەالیەك لەنێوان دەوڵەتە دەسەاڵتدارەكانی سەر كوردستان قووڵكرایەوە ،لەالیەكی دیكە ئەو شەڕەی لەژێر ناوی كورد ـ تورك ،كورد ـ عەرەب و كورد ـ فارس پەرەی پێدرا سەرجەم ئەو هێزانەیان بەخۆیان بەستەوە و بەئاراستەی بەرژەوەندیەكانی خۆیان بەكاریان هێنان. ه��ەر ل��ەچ��وارچ��ێ��وەی ئ��ەو دی����دەوە كێشەی كوردیان كرد بەكارتێكی گرنگی دەستی خۆیان و بەگوێرەی پیالنەكانیان بۆ ناوچە لەكاتی پێویست هەوڵی بەكارهێنانیان داوە .بەمجۆرەش سیاسەتی"كەروێشك رابكە ،تانژی بیگرە"یان ل��ەس��ەرك��وردان و دەوڵ��ەت��ە دەسەاڵتدارەكانی
Roji_Wilat@yahoo.com
سەركوردستان بەرێوە بردووە ،لەكاتی راكەراكەدا كەروێشك وتانژیەكە هیالك دەبن و لە پەلوپۆ دەكەون و هەردووكیشیان دەكەونە ژێر دەستی خ��اوەن��ی ی��اری و تەلەزگەكە كەسیستەمی دەسەاڵتگەرێتی جیهانیە .واتە ئەم هێزانە لەرێگەی بەستنەوەی هێزە كالسیكییەكانی كوردستان و بەكارهێنانیان ئەم تەكتیكەی خۆیان لەناوچەكە جێبەجێ كردووە ،واتە لەكەسایەتی ئەو هێزە نەریتی و میللیگەرایانە كوردێكیان ئافراندبوو كە گوێڕایەڵیان بێت و لەچوارچێوەی تەوەرەی ئەجندا و بەرژەوەندیەكانیاندا بجوولێتەوە. بزوتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان بەپێشەنگایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان"پەكەكە" و رێبەرایەتی بەڕێز عەبدوڵاڵ ئۆجاالن لەمیانی تێكۆشانێكی ه���زری ،سیاسی ،ك��ەل��ت��وری ،دیبلۆماسی و سەربازییەوە ئاستی هۆشیاری گەلی كوردستانیان بەرز كردووە ،كردیان بەهێز و خاوەن ئیرادە، لەهەمووش گرنگتر لەجیاتی كوردێكی پاشكۆی هێزە نێودەوڵەتیەكان ناسنامەی كوردی ئازادی بەرزكردەوە ،كوردێك كە خۆیبوون واتە ناسنامە و ئیرادەی خۆی بەبنەما بگرێت و لەتەوەرەی بەرژەوەندی و ئامانجە بنەڕەتی و ستراتیژیەكانی گەلی كوردستاندا بجوولێتەوە و ئیتر بتوانێت لەپیالنگێڕیەكانی دژ بەخۆی تێبگات و بەربەستیان بكات و بگرە مایەپووچیشیان بكاتەوە. واتە لەمیانی تێكۆشانی ئەم رێبەرایەتیە ئیتر گەلی ك��ورد دەب��وو بەخاوەنی دۆزی خۆی و ل��ەدەس��ت هێزە دەرەك��ی��ەك��ان دەردەه��ێ��ن��را و رێگایان پێنەدەدرا وەك كارتێك بۆخۆیان بەكاری بێنن و كاتێك پێویستیشیان پێ نەدەما لەژێر رەحمەتی كۆمەڵكوژی و قڕكردنیان دەهێشتەوە. ئەمەش ئەو مانایەی دەبەخشی كە ك��وردان خۆیان بڕیار لەسەر چۆنیەتی چارەسەركردنی دۆزەك��ە و ماهیەتی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ گەلە دراوسێكانیان دەدەن .لەوچوارچێوەیەشدا رێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەكەی لەو هەوڵەدابوون كە لەمیانی دانوستاندن و رێگاچارەی سیاسیەوە كێشەی كورد لەگەڵ دەوڵەتی تورك چارەسەر بكەن ،ئ��ەوەش لەگەڵ لێكدانەوە تەكتیكی و بەرژەوەندیخوازیەكانیان نەدەهاتەوە ،واتە ئ��ەوان لەگەڵ بێچارەیی كێشەی كورد بوون، لەرێگەی گ��رژی ،شەڕو قەیرانی بەردەوامەوە حیسابات و بەرژەوەندیەكانی خۆیان لەناوچەكە جێبەجێ دەك��رد .لەم سۆنگەیەوە لەكەسێتی رێ��ب��ەر ئ��اپ��ۆ شانبەشانی بەئامانجگرتنی بزاڤی ئ��ازادی��خ��وازی كوردستان و ناسنامەی ك��وردی ئ��ازاد لەهەمانكاتدا ئامانجێكیش مایە پووچكردنی هەوڵەكانی ئاشتی و رێگەچارەی سیاسی و دیموكراتیانەی كێشەی كورد بوو. وەك پێشتریش ئاماژەم پێكرد خۆرهەاڵتی ناوین پێگەیەكی جیۆستراتیژی بۆ تەواوی جیهان هەیە كوردستانیش چەقی ئەو دەڤ��ەرە پێكدێنێت. بۆ زاڵبوون بەسەر دەسەاڵتگەرێتی جیهان، كۆنترۆڵكردنی خۆرهەاڵتی ناوین پێویستە ،بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم ناوچەیەش كۆنترۆلكردنی
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
كێشەی ك��ورد و كوردستان پێویستە .هێزە هەژموونگەراكان ل��ەم روان��گ��ەوە مامەڵەیان لەگەڵ كێشەی ك��ورد ك���ردووە ،لەسەرەتای ن��ەوەدەك��ان��ی س��ەدەی راب���ردووش لەژێرناوی سیستەمی نوێی جیهانی دەستێوەردانێكیان بۆ ناوچە دەستپێكرد و خوازیار بوون بەئەنجامی بگەیەنن ،بزاڤی ئازادیخوازی گەلی كوردستان و رێبەر ئاپۆیان بەكۆسپ و بەربەستێكی ب��ەردەم ئ��ەو پیالنە دەبینی بۆیە ناسنامەی كوردی ئازادیان كردە ئامانجی هێرشی خۆیان. ـ ئامانجی سەرەكی ئەم پیالنگێڕییە چی بوو؟ * بێگومان ئامانجی سەرەكی ئەو پیالنگێڕیە نێودەوڵەتیە لەناوبردنی ناسنامەی كوردی ئازاد بوو لەكەسایەتی رێبەر ئاپۆ ،چونكە لەسەرەتا لەمیانی مانۆرێكی سەربازی دەریایی لەدەریای سپی ن��اوەڕاس��ت خوازیار ب��وون بەهاوێشتنی مووشەك خ��ودی رێبەر ئاپۆ بكەنە ئامانج و شانبەشانی لەناوبردنی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەكەی دەستێوەردانێكی بەرفراوان دژی سوریا و ناوچە دەست پێ بكەن ،بەاڵم كاتێك بەرێز ئۆجاالن لە ""9ی تشرینی یەكەم لەسوریا دەركەوت ئەو ئامانجەیان مایەپووچ بوو .كاتێك رێبەر ئاپۆ بەئامانجی پێشخستنی رێگەچارەیەكی سیاسی و دیموكراتیانەش رووی لەئەوروپا كرد، ئامانجی هێزە پیالنگێڕەكان بەربەستكردنی ئەو هەوڵە و جێگە ن��ەدان بوو بە بەرێزیان .لەو چوارچێوەیەشدا هێزێكی هەژموونگەرایی وەك ئینگلتەرا رێبەر ئاپۆی بە"كەسێكی نەخوازراو"ی ن��او س��ن��ووری یەكێتی ئ��ەوروپ��ا راگ��ەی��ان��د و م��ادەی""5ی تایبەت بەناتۆیان خستەگەڕ كە هەڕەشە بۆ سەرواڵتێكی ناتۆ بەهەڕەشە بۆ سەرتەواوی ئەندامانی ناتۆ دادەنێت و ئەركیان دەخاتە سەرشان .لەهەمان چوارچێوەشدا ئەڵمانیا دۆزێكی تایبەتی لەسەر بەرێز عەبدوڵاڵ ئۆجاالن هەڵوەشاندەوە و بگرە یاساكانی خۆشیان پێشێل كرد تەنیا بۆ ئەوەی بەڕێزی نەچێتە ئەڵمانیا. دوای ئ��ەوەی ت��ەواوی ئەوروپا ب��ەرووی بەرێز ئ��ۆج��االن داخ���را لەئەسیناوە رف��ان��دی��ان بۆ كینیا ،لەوێشەوە بەشێوەیەكی چەتەگەریانە رفاندیان و رادەس��ت��ی بەرپرسانی دەوڵەتی ت��ورك��ی��ای��ان ك����ردەوە و ئ���ەوە پ���ازدە ساڵە لەدوورگەی ئیمراڵی وەك بارمتەیەك راگیراوە. .كاتێك پیالنی لەناوبردنی جەستەیی رێبەر ئاپۆ"لەسوریا ،دوات��ر لەباڵیوزخانەی یۆنان لەكینیا" سەرینەگرت ،ئ��ەو ج��ارە بیرۆكەی رفاندن و رادەستكردنەوەی بەدەوڵەتی تورك جێبەجێكرا ،ئامانجیان لەو هەنگاوە ئەوە بوو لەرێگای شانۆگەریەكانی دادگای توركیا سزای لەسێدارەدان دەربخەن و دواتر جێبەجێ بكەن. لەدۆخێكی وەهادا هەم شەڕێكی خوێناوی یەكجار گەورە لەنێوان كورد ـ تورك روویدەدا ،ئەمەش رێگای لەپێش برینێكی قووڵی ئەوتۆ دەكردەوە كە ملمالنێیەكی درێژخایەنی خوێناوی هاوشێوەی عەرەب ـ ئیسرائیل لەنێوان كورد ـ تورك بێتە
7
ریپۆرتاژ
رێبەر ئاپۆ ئەو تەنیاییەی زیندانی بۆ خۆی لەخاڵی الواز كرد بەخاڵی بەهێز و گۆڕی بۆ ئەو زەمینەیەی كە لەرێگایەوە زیاتر بەهێزی مانا و حەقیقەت بگات. لەوچوارچێوەیە توانی ئەو ئازادبوونەیلەزهینەتدا بەدیهێناوە ئەو شوێنە بێ مانا بكات كە بەزیندان ناوبراوە .سەرباری ئەوەی پیالنگێڕی هەر بەردەوامە، بەاڵم نەك هەر نەیتوانیوە بەئامانجەكانیخۆیبگات؛ بەڵكو گورزی گەورەی بەركەوتووە و رووبەرووی پووچەڵبوونەوەیەوە، هەر بۆیەش رێبەر ئاپۆ لە ساڵی""2010گوتیمژدەتان پێدەدەمكە"پیالنگێڕی شكستی هێنا" و مایەپووچ بۆتەوە ئاراوە كە بەالنی كەم سەد ساڵ بەردەوام بێت. بەاڵم خاوەندارێتی كردنی گەلی كورد و بزوتنەوە ئازادیخوازەكەی و ئەو بەرخودانە شكۆدارەی لەهەرچوار الی جیهان پێشكەوت ئەو هەوڵەی بەربەست ك��رد .دوای ئ��ەن��ج��ام��ەك��ەی""15ی شوباتی" "1999هێزە هەژموونگەراكان تەمەنی شەش مانگیان بۆ بزاڤی ئازادیخوازی كورد دانابوو ،بەاڵم لەالیەك ئەو بەرخۆدانە گەورەی بزاڤی ئازادی و گەلی كوردستان لەالیەكی دیكەش خوێندنەوەی راستی رێبەر ئاپۆ بۆ پیالنگێڕیەكە، پیالنگێڕیەكەی بەربەست كرد .هەوڵیاندا دوو رێگا بەسەر بەرێز ئۆجاالندا بسەپێنن :یان رادەستی داخوازی هێزە هەژموونگەراكان بێت و هیچ داواكاریەكیان رەد نەكاتەوە ،یاخود ناچاری بكەن لەمیانی بەرخودانێكی قەبای ناسراوەوە لەزیندان كۆتایی بەژیانی خۆی بێنێت ،چونكە هەردوو رێگاش مانای سەركەوتنی پیالنگێڕان و بەدیهاتنی ئامانجەكانیان بوو ،رێبەر ئاپۆ ه��ەردووك��ی��ان��ی پەسەند ن��ەك��رد و لەمیانی پێشخستنی شێوازێكی تایبەتی ب��ەرخ��ودان لەالیەك هەوڵیدا رووی ش��اراوەی پیالنگێڕی و پیالنگێڕان ئاشكرا بكات تا تێكۆشان و خەباتێكی راستی لە بەرامبەردا ئەنجام بدرێت ،لەالیەكی دیكەش كۆششەكانی خۆی بۆ ئارامكردنەوەی دۆخ��ی گ��رژی و هەستریایی دوای پیالنگێڕی
ریپۆرتاژ
8
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
بێگومانلەدۆخێكدا سەرجەم الیەنە كوردستانیەكانپشتگیری لەم دەسكەوتانەی خۆرئاوا دەكەن و بەتەنیا مانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپێگەیدژایەتیكردن بەرلەهەمووشتێك زیان بەخودی ئەو پارتە دەگەیەنێ،گۆشەگیری دەكات ،دەبێتە هۆكارێك كە زیاتر لەریزی یەكدەنگی نیشتمانیدووربكەوێتەوە. ئەمەش نەك تەنیا بۆ ئەو پارتە ،بەڵكو زیان بەیەكڕیزی ماڵی كوردی و كوردستان دەدات .ئەوەش لەكاتێكدایە كە باس لەكۆنگرەی نەتەوەیی ـ نیشتمانی دەكرێت و وەك پێویستیەكیژیانیئەم قۆناغە خۆی دەسەپێنێت چڕكردەوە تا زەمینەی ئاشتی و رێگەچارەی دیموكراتیانە بڕەخسێنێت .بەمجۆرەش لێكدانەوە و ئامانجەكانی پیالنگێڕانی هەڵوەشاندەوە. ـ بۆچی ئ��ەم پیالنگێڕییە دژ ب��ە رێبەر ئ��ۆج��االن ب��ەرێ��وە چ��وو ،وات��ا دەمەوێت ب��ڵ��ێ��م ب���ۆچ���ی ل��ەئ��اس��ت��ێ��ك��ی وەه�����ادا لەبەرامبەر بەكەسێكی تر بەرێوە نەچوو؟ * هیچ گومانی تێدا نییە كە سەركردەی چەندین بزاوت و شۆڕشی جیهانی لەسەردەمی خۆیان لەناوەندی هێزە هەژموونگەراكان واتە لەئەوروپا گیرساونەتەوە و هەر لەوێشەوە كاری خۆیان كردووە و دواتر گەڕاونەتەوە واڵتی خۆیان ،بەاڵم دەوڵەتە دەسەاڵتگەراكان ئەگەر یارمەتیشیان ن��ەداب��ن رێگریان لێنەكردوون ،بەرچاوترین نموونەش لینین و خومەینین كە رێبەرایەتی دوو شۆڕشی گەورەیان كرد ،بەاڵم سەبارەت بەرێبەر ئاپۆ دۆخەكە زۆر جیاوازتر بوو ،بۆچی؟ چەندین هۆكار هەن وایانكردووە كە پیالنگێڕان خودی كەسایەتی بەرێز ئۆجاالن بكەنە ئامانج. خاڵی سەرەكی بۆ دونیابینی بەرێزی دەگەڕێتەوە كە خ��اوەن رێبازێك و فەلسەفەیەكی سیاسی تایبەت بەخۆیەتی .تێزەكانی تەنیا كۆمەڵگای كوردستان و خۆرهەاڵتی ناوین پەیوەندیدار ناكات ،بەڵكو سیستەمێكی ئەلتەرناتیڤ بەرامبەر
سیستەمی دەسەاڵتگەرێتی هەژموونگەرایی جیهانی پێشخستووە .ئەو سیستەمە شانبەشانی دونیابینی ،كلتورێك و شێوازێكی تایبەتی ژیانی هەیە كە دەمامكەكانی سیستەمی بەالوەناوە و رووە شاراوەكەیانی ئاشكرا كردووە ،بەباشترین شێوەش ئەو دۆخ��ە لەمەسەلەی دۆزی ژن و مافی ژندا رەنگدەداتەوە و دەبینرێت ،لەالیەكی تر لەدەرەوەی داخوازی هێزە هەژموونگەراكان هێزێكی لەخۆرهەاڵتی ناوین ئ��اف��ران��دووە و هاوسەنگیەكانیان تێكدەدات ،لەالیەكی دیكە خۆی ئافرێنەری ئەو هزرە ،رێكخستن و هێزە گەورەیە كە لەكەسایەتی بزاڤی ئازادیخوازی كوردستان ئاوایكردووە ،لەالیەكی دیكە نەك تەنیا بۆ گەلی كوردستان؛ بەڵكو بۆتە سەرچاوەیەكی ورە و هیوا بەخشێن بۆ سەرجەم گەالنی خۆرهەاڵتی ناوین و پێشكەوتنخوازانی جیهان .لەپاڵ ئەوەشدا هێزە هەژموونگەراكان لەمێژووی رابردووی بزاڤەكانی ك��وردان��ەوە ئاگادارن كەی س��ەرۆك و رێبەری یاخیبوون و بزاوتەكانی كوردستان لەسێدارەدراون ی��ان دەستگیر ك��راون ئ��ەوا بزوتنەوەكانیان ل��ەن��اوچ��وون ،ئ���ەم خ��ااڵن��ە گشتی وای��ك��رد لەكەسایەتی بەرێز عەبدوڵال ئۆجاالن ناسنامەی كوردی ئازاد و گەلی كوردستان بكرێتە ئامانج. ه��ەن��دێ ج��ار ه��ەن��دێ ك��ەس ل��ێ��رە و ل��ەوێ لەدیدگایەكی لیبراڵی و خۆرئاواییەوە باس لەوە دەكەن كە گوایە لەناو تەڤگەری رزگاریخوازی گەلی كوردستان رۆڵ��ی بەڕێز ئ��ۆج��االن زۆر لەخۆی گەورەتر دەكرێت و تەنانەت بەئامانجی چ��ەواش��ەك��اری��ش��ەوە ب��اس ل���ەوە دەك���ەن كە "پیرۆز"دەكرێت و لەژێر ئەم بانگەشە جیاوازانەوە ژێربەژێر باسی پێویستی دەستبەرداریكردن لەخودی بەرێز ئۆجاالن و رێبەرایەتیەكەی دەكەن. دوای ئەنجامەكەی""15شوباتی" "1999هێزە خۆرئاواییەكان ل��ەدوو كەناڵەوە هەواڵیان بۆ سەركردایەتی"پەكەكە"ناردبوو كە"ئیتر ئاپۆ كۆتایی ه��ات ،ئەگەر دەتانەوێت لەناونەچن سەرۆكێكی دیكە بۆخۆتان هەڵبژێرن" ،بێگومان ئەو دوو تێڕوانینە شتێك بە ئێمەمانان دەڵێت كە پێویستە باش لێی تێبگەین ،دەستبەردان لەرێبەرایەتی رێبەر ئاپۆ بۆ "پەكەكە" و گەلی كوردستان مانای چی بوو؟ ئایا دەكرێ گەلی كوردستان ،بزاڤی ئازادیخوازی كوردستان و رێبەرایەتی بەرێز ئۆجاالن لەیەكتر جیابكرێنەوە؟ ئ���ەی ئ���ەوان���ە ئ��اوێ��ت��ەی ی��ەك��ت��ر ن��ەب��وون��ە. رێبەر ئاپۆ خۆی خ��اوەن هەنگاوی یەكەم و دەستپێشخەری گروپی ئایدیۆلۆژی و دامەزراندنی پەكەكە بوو .هەر لەسەرەتاوە ئەم بزاڤە پێوان، پرەنسیپ ،شێوازی ژیان و رێبازی تێكۆشانی خ��ۆی لەخەسڵەت و كارەكتەری كەسایەتی خودی رێبەر ئاپۆ و فیكرەكەی وەرگرت .واتە هەرلەسەرەتاوە رێبەرایەتی بەرێز ئۆجاالن لەمەسەلەیەكی فیزیكی زیاتر رێبەرایەتیەكی فیكری ،سیاسی ،رێكخستنی ،دونیابینی و شێوازێكی ژیانە كە ئەویش ژیانی ئ��ازادە،
Roji_Wilat@yahoo.com
واتە رێبەر ئاپۆ لەگەڵ شەهیدە سەركردەكان رۆحیەتێكیان بەو تەڤگەرە بەخشیوە و شێوەیان پێداوە ،لەوچوارچێوەدا رێبەرایەتیەكەی بریتییە لەدامەزراوەیەكی فیكری ،رێكخستنی ،ئەخالقی، وی��ژدان��ی و شێوازێكی ژی���ان .دەس��ت��ب��ەردان لەرێبەرایەتی مانای دەستبەردانە لەتەواوی ئەو پرەنسیپ ،پێوان و نۆرمە فیكری و ژیانی و روحیەی كە پەكەكەی كردووە بەو بزاڤەی كە هەیە .هەر بۆیە خاوەنداریكردنی بزاڤەكە لەرێبەر ئاپۆ بەخاوەنداری لەناسنامە و بوونەكەی خۆی زانیوە ،بۆیەش نەك هەر توانیویەتی لەسەر پێیان بمێنێتەوە؛ بەڵكو لەزۆر بوارەوە بەهێزتریش بووە. ـ رێ��ب��ەر ئ��ۆج ئ��االن نوێنەرایەتی چ��ی و ك��ێ دەك����ات ك��ە ئ��اوەه��ا رووب�����ەرووی پ��ی�لان��گ��ێ��ڕی��ی��ەك��ی وەه�����ا ك����رای����ەوە؟ * لەكاتی دەركەتنی بزاڤی پارتی كاركەرانی كوردستان دۆخ��ی گەلی ك��ورد نالەبار بوو، دوای دامەزراندنی كۆمار چەندین سەرهەڵدان سەركوتكرابوون ،ماوەیەكی زۆر خامۆشی و بێدەنگی باڵی خ��ۆی بەسەر ئ��ەو بەشەی كوردستاندا كێشابوو ،دووچ��اری سیاسەتێكی قووڵ و درێژخایەنی نكوڵی و قڕكردن هاتبوو؛ تەنانەت ئاسیمیالسیۆن و ژینۆسایدی كلتوری كاریگەری زۆری ك��ردب��وو .لەگەڵ كودەتای سەربازی ساڵی""1980ئەو رەوشە قورستر بوو، لەبارودۆخێكی وەها دژوار و سەخت كە رەشبینی و بێ هیوایی باڵی بەسەركۆمەڵگای كوردستاندا كێشابوو ،ئەم بزاڤە بەرێبەرایەتی بەرێز ئۆجاالن گەلی كوردستانی بەئاستێكی دیكە گەیاند. گەلی كوردی لە لێواری مەرگەوە زیندووكردەوە، بە ئاستێكی وشیاری و رێكخستنی زۆر بەرزی گ��ەی��ان��د ،ك��ردی بەهێز و خ���اوەن ئ��ی��رادە و ناسنامەی كوردی ئازادی لەزهنیان جێگیركرد. بۆیە گەل ئەو رێبەرایەتیەی بە نوێنەری ئیرادە و ناسنامە ئازادەكەی خۆی دانا؛ چونكە هیوای تێدا سەوزكردبوونەوە ،بەهیوا و بەدیهێنەری ئامانجەكانی خۆیان دەزانی .لەبەشەكانی دیكەی كوردستانیش ببووە هێمای یەكێتی نەتەوەیی و نوێنەری رەنجدەران و هیواكانیان .هەر بۆیەش لەكاتی پیالنگێڕیەكە و دوای دیلبوونی رێبەر ئاپۆش لەهەرچوارالی جیهان و كوردستان گەل رژای��ە سەرشەقامەكان ،دەی��ان كەس ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردا و چاالكی گیانبازیان ئەنجامدا؛ چونكە لەبەئامانجكردنی رێبەر ئاپۆ لەالیەن پیالنگێڕان دەیانزانی كە بوونیان، ناسنامە و ئیرادەكەیان كراوەتە ئامانج و خوازیارن لەناویبەرن .هەر ئەوەش وایكرد لێكدانەوەكانی پیالنگێڕان هەڵەدەركەوێت و وەزیری دەرەوەی ئەوكاتی ئەمریكا مادلین ئۆلبرایت بڵێ"مەزەندە و چاوەڕوانمان نەدەكرد پەرچەكردارێكی بەمجۆرە رووبدات" هەر بەهۆی ئەم ئاوێتە بوون و یەكتر تەواوكردنەی رێبەرایەتی ،بزاڤی پەكەكە و گەلی كوردستان بوو كە نەك تەنیا ئەو تەمەنی بۆ
Roji_Wilat@yahoo.com
ئەو بزاڤەیان دانابوو ببێت بەخەیاڵ پاڵوی؛ بەڵكو ئەو ئاستە بەدیبێت كە ئەمڕۆ لەئارادایە. ـ ئ���اخ���ۆ پ����اش پ������ازدە س����اڵ ب��ەس��ەر ئ�����ەم پ��ی�لان��گ��ێ��ڕی��ی��ە ،پ��ی�لان��گ��ێ��ڕان گ��ەی��ش��ت��ن��ە ئ��ام��ان��ج��ەك��ان��ی خ��ۆی��ان؟ * بێگومان ئ��ەو پیالنگێڕیە نێودەوڵەتیەی ل���ە""1998/10/9دەس���ت���ی پێكرد ت��ا رۆژی ئەمڕۆشمان ب��ەردەوام��ە .بەگشتی پیالنگێڕی نەیتوانیوە ئامانجەكانی ب��ەدی بێنێت ،بۆیە ئەمڕۆش لەهەوڵدایە .گورزی هەرە گەورەی لەو پیالنگێڕیە لەبزاڤی ئازادیخوازی گەلی كوردستان كەوت دیلبوونی رێبەر ئاپۆ بوو كە تا ئەمڕۆ وەك بارمتەیەك مامەڵەی لەگەڵكراوە ،بەاڵم قۆناخ بەقۆناخ هەوڵەكانی پیالنگێڕان بەربەست كراوە و مایەپووچ بۆتەوە .وەك لەوەاڵمی پرسیاری پێشوو ئ��ام��اژەم پێكرد ،قۆناخی " 1998ـ "2000پیالنگێڕان بەئامانجەكانی خۆیان نەگەیشتن و لەدەرئەنجامی هەوڵەكانی رێبەرایەتی زەمینەی ئاشتی و دیالۆگ رەخسابوو ،بەمجۆرەش رێگری لەشەڕێكی درێژخایەنی نێوان ك��ورد ـ تورك گیرابوو .لەمەشیان گرنگتر لەمیانی هەڵوێست و بەرخودانە تایبەتەكەی رێبەر ئاپۆ و خاوەندارێتی ب��زاڤ��ی ئ��ازادی��خ��وازی و گ��ەل��ی ك��وردس��ت��ان لەرێبەرایەتی و هەڵوێستەكانی ،وەك ئەنجامێكی ئەو بەرخودانەی ئەنجامدرا دەوڵەتی تورك ناچاربوو سزای لەسێدارەدان لەتوركیا نەهێڵێت. دواتریش كاتێك وەك بەردەوامی و پاشكۆیەكی پیالنگێڕی نێودەوڵەتی تەسفیەكاران لە"2003 ـ "2004هەوڵیاندا دەست بەسەر بزاڤدا بگرن س��ەرب��اری ئ��ەوەی هەندێك زیانی بەرچاویان بەرێكخستن گەیاند ،بەاڵم هەوڵەكەیان مایەپووچ بوو ،لەئاكامی هەوڵی رێبەرایەتی و كادیرانی بزاڤی پەكەكە تەسفیەكاران خۆیان تەسفیەكرد و لەالیەن گەلی كوردستانەوە ریسوا و شەرمەزار ك��ران و ئەمڕۆش الی هەمووان ئاشكرایە كە ل��ەك��وێ��ن ،خ��زم��ەت بەچی و بەكێ دەك���ەن. ئامانجێكی دیكەی پیالنگێڕان بەكارهێنانی سیستەمی زی��ن��دان��ی ئیمرالی ب��وو ب��ۆ بێ كاریگەركردن و كوشتنێكی هێواش و لەسەرەخۆ. وەك دەزان��رێ��ت سیستەمی زیندانی دورگ��ەی ئیمرالی لەالیەن خودی هێزە هەژموونگەراكانەوە داهێنراوە ،رۆڵی توركیا تێیدا سنوردارە .هەر بۆیە نە یاساكانی توركیا نە یاسا گەردوونیەكان هیچ یەكێكی تێیدا پەیڕەو ناكرێت؛ بەڵكو یاسا و رێساكانی گرێدراوی بڕیاری هێزە پیالنگێڕەكان و رەوشی سیاسییە .وەك چۆن ئەو شانۆگەریەی ل��ەدوورگ��ەی ئیمرالی بەناوی"دادگاییكردن" بەرێوە چوو سەرتاپا بریتی بوو لەپێشێلكردنی خودی یاساكانی توركیا و یەكێتی ئەوروپا و پەیمانی مافی مرۆڤی ئەوروپا ،ئەوا ئەو دۆزەی لەدادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاش بەرێوە دەچێ و تا ئێستاش ئەنجامی كۆتایی دەرنەكەوتووە و بڕیاری دوایی لەسەرنەدراوە ،بووە بە ئامرازێكی
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
شاردنەوە و پەردەپۆشكردنی پیالنگێڕی ،واتە بوو بە بەشێكی پیالنگێڕی ،خودی سیستەمی زیندانی ئیمرالیش بەشێكی گرنگی پیالنگێڕیەكەیە؛ هەر بۆیە جگە ل��ەوەی زیاتر لەدەساڵ رێبەر ئاپۆ تاكە زیندانی ئەو بەندیخانەیە بوو ،سەرباری ئ���ەوەی ل���ەژووری ئینفیرادی ب��وو ،بەدەیان جار سزای گۆشەگیری بەسەردا سەپێنراوە و تەنانەت قەلەم و كاغەزیشی لێ قەدەغەكراوە، جگە لەو ئەشكەنجە دەرونیەی بەشێوەیەكی سیستەماتیك لەبەرامبەری بەرێوە براوە ،چەندین جار دووچ��اری هێرش و ئەشكەنجەی فیزیكی هاتووە كە دیارترینیان سەرتاشینی زۆرەمڵێیانە بوو .هەر بەمانەش نەوەستان بەڵكو راستەوخۆ هەوڵی ژەهرخواردكردنی درا .سەرجەم ئەو هەواڵنە بۆ ئەوە بوو داخوازیەكانی خۆیان بەسەر رێبەر ئاپۆدا بسەپێنن ،كە ئەمەش پەسەند نەكات زیندانی ئیمرالی بكەن بەچاڵی مەرگ. رێبەر ئاپۆ لەمیانی هەڵوێستی جێگیر و پڕ بەباوەڕیەكەی نەك تەنیا هەنگاوی بۆ دواوە نەهاوێشت و داسەپاندنەكانیانی پەسەند نەكرد، بەڵكو بەشێوەیەكی كۆنكرێت ئەو سیستەمەی ئیمرالی سەراوبن كرد و بەندیخانەی كرد بە قوتابخانە ،ك��ردی ب��ەو شوێنەی سێیەمین میالدی تێدا ئەنجام ب��درێ��ت .لەمیانی ئەو گۆڕانكارییە بنەڕەتی و نوێبوونەوەی لەبواری دونیابینی ،ئایدیۆلۆژی ،فەلسەفی و رێكخستنی ئەنجامیدا هەڵمەتێكی گ��ەورە و بەرفراوانی لەبواری پێشخستنی سیستەمی ئەلتەرناتیڤ ئەنجامدا تا جیهان لەم سیستەمەی قەیران رزگاری بێت كە ئەمڕۆ بەناوی هەژموونگەرایی سیستەمی سەرمایەی فینانسی جیهانگیری ژیانی بۆ مرۆڤایەتی كردووە بەدۆزەخ .هەروەها رێگەچارەی شایستە و گونجاوی بەگوێرەی دۆخی كوردستان وخورهەاڵتی ناوین پێشخست، ئەویش سیستەمی كۆنفیدرالیزمی دیموكراتییە لەمیانەی روانگەی نەتەوەی ـ دیموكراتەوە كە كۆمەڵگایەكی ئەخالقی ـ سیاسی بەبنەما دەگرێت. واتا رێبەر ئاپۆ ئەو تەنیاییەی زیندانی بۆ خۆی لەخاڵی الواز كرد بەخاڵی بەهێز و گۆڕی بۆ ئەو زەمینەیەی كە لەرێگایەوە زیاتر بەهێزی مانا و حەقیقەت بگات .لەوچوارچێوەیە توانی ئەو ئازادبوونەی لەزهینەتدا بەدیهێناوە ئەو شوێنە بێ مانا بكات كە بەزیندان ناوبراوە .سەرباری ئەوەی پیالنگێڕی هەر بەردەوامە ،بەاڵم نەك هەر نەیتوانیوە بەئامانجەكانی خۆی بگات؛ بەڵكو گورزی گەورەی بەركەوتووە و رووبەرووی پ��ووچ��ەڵ��ب��وون��ەوەی��ەوە ،ه��ەر ب��ۆی��ەش رێبەر ئاپۆ لە ساڵی""2010گوتی مژدەتان پێدەدەم كە"پیالنگێڕی شكستی هێنا" و مایەپووچ بۆتەوە. ـ بەرێوەچوونی پرۆسەی ئاشتی لەباكوری كوردستان لەئێستا بەواتای بێكاریگەر بوونی ئەم پیالنگێڕیە نێودەوڵەتیەیە؟
9
ریپۆرتاژ
ئەمە بۆ یەكەمین جارە سیستەمێكلەخۆرئاوای كوردستان ئاوا بكرێت كە كۆمەڵگا خۆی تێدا بەرێوە ببات و هەموو جیاوازییەئەتنیكی، ئایینیومەزهەبیەكانیش لەخۆوە بگرێت و دەرفەتیگوزارەشتی ئازادانە ومافەكانیان بۆ فەراهەم بكات ،لەراستیدا سەركەوتنی ئەو پرۆسەیە مانایتێكشكانیتەواوەتی پیالنگێڕیە ،هەر بۆیە هێزە پیالنگێڕەكانزۆربەیان هەوڵدەدەن ئەم پرۆسە و دەسكەوتەكانی لەبار ببەن لەسەروویهەمووشیانەوە دەوڵەتەكانی توركیا و سوریا * كاتێك رێبەر ئاپۆ رفێنرا و بەدیلی وەك بارمتەیەك لەئیمرالی راگیرا تاكە دروشمی بزاڤی ئازادیخوازی گەلی كوردستان ئ��ەوە بوو كە تێكۆشانێك لەدەوروبەری رێبەرایەتی بەرێوە ببرێت كە دەوڵەتی تورك ناچار بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد دانوستاندن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵاڵ ئۆجاالن بكات ،لەراستیدا گەیشتن بەو ئامانجە خۆی لەخۆیدا تارادەیەكی مەزن مانای بێمانابوون و تێكشكانی پیالنگێڕییە ،هەرلەچوارچێوەی بەرخودانی هەمەالیەندا دەوڵەتی تورك ناچار بوو ئەو هەنگاوە بهاوێژێت و رێبەر ئاپۆ وەك موخاتەبی دۆزەكە ببینێت .بێگومان پرۆسەی ئاشتی كە ئێستا لەباكوری كوردستان و توركیا بەرێوە دەچێت بۆ خۆی زادەی دەستپێشخەریەكی خ��ودی بەرێز عەبدوڵاڵ ئۆجاالنە ،دەوڵەتی تورك بەهۆی چەندین هەلومەرجی ناوخۆیی، هەرێمی و جیهانی ن��اچ��ارب��ووە وەاڵم��ی ئەو دەستپێشخەریە بداتەوە و بەمجۆرەش ئاگربەست و پرۆسەیەكی دانوستاندن دەستی پێكردووە. ه��ەرچ��ی دەوڵ��ەت��ی ت���ورك و حكومەتەكەی ئاكەپەیە لەبەر ئەوەی گۆڕانكاری بنەڕەتی لە زهنیەتیاندا بوونی نییە ،خوازیارن ئەم پرۆسەیە بكەنە شێوازێكی دیكەی پیالنگێڕی و لەمیانی سەرقاڵكردن ،خەڵەتاندن و كات بەسەربردنەوە درێ��ژە بەپرۆسەی ئەنتگراسیۆن"ماڵیكردن"
ریپۆرتاژ
10
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
و ژینۆسایدی كەلتوری ب��دەن ،وات��ە پیالن، تەڵەزگەو شەڕی پیالنگێڕان لەالیەك بەردەوامە، لەبەرامبەریشدا بەرخۆدانێكی ب��ێ هاوتای ئیمرالی ،بزاڤی ئازادیخوازی گەلی كوردستان و گەلی كورد بەردەوامە ،تێكشكانی تەواوەتی پیالنگێڕی و پیالنگێڕان ئەوكاتە بەدیدێت كە رێبەر ئاپۆ لەزیندان دەرك��ەوێ��ت و بەئازادی لەناوخەڵكدا سیاسەت بكات ،بەاڵم بێگومان ل��ەو ق��ۆن��اخ��ەی ئ��ەم��ڕۆم��ان ئ���ەوەی گ��رن��گ و هەستیارە گەرەنتیكردنی تەندروستیەكەی، ئاسایشی ژیانی و رەخساندنی دەرف��ەت��ە بۆ پەیوەندی بەستنی ت���ەواو لەگەڵ دەرەوە. ـ گەلی كورد لەخۆژئاوای كوردستان و پاش پازدەساڵ بەسەر ئەو پیالنگێڕی نێودەوڵەتی دژ بەرێبەر ئۆجاالن خۆبەرێوەبەرایەتی دی��م��وك��رات��ی خ��ۆی رادەگ��ەی��ەن��ێ��ت ،لە ئێستادا ئەگەر لەالیەن هێزە هەرێمی و ن��ەت��ەوەی��ی و ناونەتەوەییەكانەوە دان ب��ەخ��ۆب��ەرێ��وەب��ەرای��ەت��ی ك��وردان��دا نەنرێت ،ئاخۆ ئەمە بەواتای بەردەوامی ك���ردن���ی ئ����ەو پ��ی�لان��گ��ێ��ڕی��ی��ە ن��ی��ی��ە؟ * راستیەكی حاشا هەڵنەگرە كە پیالنگێڕی بەو ئامانجە هۆنرایەوە و پێشخرا تاناسنامەی كوردی ئازاد نەبێتە خاوەن ئیرادە و بڕیار و چارەنووسی خۆی ،هەر بۆیە ئەو هەڵوێستەی لەالیەن هەندێ هێزی نێودەوڵەتی ،هەرێمی و تەنانەت كوردستان بەرامبەر خۆبەرێوەبەرێتی پیشاندەدرێت زۆر مانادارە و جێگای خۆیەتی باسی بكەین .دوای نزیكەی سەدەیەك بۆ جاری یەكەمە دەرفەت
بۆ كوردانی خ��ۆرئ��اوای كوردستان رەخساوە ك��ە شۆڕشێكی دیموكراتیانەی هەمەالیەن ئەنجامبدەن و وەك بەرهەم و دەسكەوتێكی ئەو شۆڕشەش خۆبەرێوەبەرێتییان لە هەرسێ دەڤەری"جەزیرە ،كوبانێ ،عەفرین" راگەیاند. ئەمە بۆ یەكەمین جارە سیستەمێك لەخۆرئاوای كوردستان ئاوا بكرێت كە كۆمەڵگا خۆی تێدا بەرێوە ببات و هەموو جیاوازییە ئەتنیكی ،ئایینی و مەزهەبیەكانیش لەخۆوە بگرێت و دەرفەتی گوزارەشتی ئازادانە ومافەكانیان بۆ فەراهەم بكات ،لەراستیدا سەركەوتنی ئەو پرۆسەیە مانای تێكشكانی تەواوەتی پیالنگێڕیە ،هەر بۆیە هێزە پیالنگێڕەكان زۆربەیان هەوڵدەدەن ئ��ەم پرۆسە و دەسكەوتەكانی لەبار ببەن لەسەرووی هەمووشیانەوە دەوڵەتەكانی توركیا و سوریا .كاتێك هەندێ هێزی نێودەوڵەتیش دان بەم خۆبەرێوەبەرێتییە دانانێن و بەشێوەیەكی ناراستەوخۆش بێت دژایەتی دەكەن دەكەوێتە هەمان خانەوە .لە كوردستان بەگشتی لەهەرێمی باشوری كوردستانیش بەتایبەتی زۆربەی زۆری هێزو الیەنە سیاسیەكان پشتگیری خۆیان راگەیاند بۆ شۆڕشی دیموكراتیانەی خۆرئاوا و خۆبەرێوەبەرێتیەكەی ،ب��ەاڵم تاكە هێزی كە پشتگیری ناكات ،بەڵكو بەكردار دژایەتی دەكات پارتی دیموكراتی كوردستانە ،ئەمەش جێگای سەرسوڕمان نییە؛ چونكە لەكاتی پیالنگێڕی نێودەوڵەتی تاكە هێزی لەگەڵ توركیا دۆسێ و راپۆرتی بۆ ئەوروپا"ئیتاڵیا"ئامادەكرد تا جێگا بە بەرێز ئۆجاالن نەدەن و بگرە بەتیرۆریست ناوی برد وەزارەتی دادی حكومەتەكەی پارتی
Roji_Wilat@yahoo.com
بوو ،دواتریش كاتێك بەرامبەر ئەنجامەكەی ""15ی شوبات ل��ەت��ەواوی جیهان ،ناوچە و هەرچوارپارچەی كوردستان گەلی كوردستان رژای��ە سەر شەقامەكان و ناڕەزایی دەرب��ڕی و ئەو پیالنگێڕیەیان شەرمەزاركرد ،تاكە الیەنی رێگای بەم ناڕەزاییە رەوا و سروشتیەی خەڵكی كوردستان نەدا و بەربەستی كرد دیسان پارتی ب��وو كە نەیهێشت ئەمجۆرە خۆپیشاندانانە لەهەولێر و دەڤ��ەری بادینان ئەنجامبدرێت. ئەمڕۆش هەڵوێستەكانی لەم چوارچێوەیەدایە و لەژێر بیانو و شتی هەڵبەستراو خوازیارە درێژەی پێبدات .بێگومان لەدۆخێكدا سەرجەم الیەنە كوردستانیەكان پشتگیری لەم دەسكەوتانەی خ��ۆرئ��اوا دەك��ەن و بەتەنیا م��ان��ەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپێگەی دژایەتیكردن بەرلەهەموو شتێك زیان بەخودی ئەو پارتە دەگ��ەی��ەن��ێ ،گۆشەگیری دەك����ات ،دەبێتە هۆكارێك كە زیاتر لەریزی یەكدەنگی نیشتمانی دوور بكەوێتەوە .ئەمەش نەك تەنیا بۆ ئەو پارتە ،بەڵكو زیان بەیەكڕیزی ماڵی كوردی و كوردستان دەدات .ئەوەش لەكاتێكدایە كە باس لەكۆنگرەی نەتەوەیی ـ نیشتمانی دەكرێت و وەك پێویستیەكی ژیانی ئەم قۆناغە خۆی دەسەپێنێت. لەكۆتاییدا جارێكی دیكە ئ��ەو پیالنگێڕیە شومە ریسوا و ش��ەرم��ەزار دەك��ەم و دووب��ارە سەری رێز بۆ ت��ەواوی شەهیدان و بەتایبەتی ئ��ەو شەهیدانە دادەنوێنم كە رۆڵیان هەبوو لەمایەپوچكردنی پیالنگێڕان و زنجیرەیەكی ئاگرینیان ب��ەدەوری رێبەری گەلی كوردستان ب��ەرێ��ز ع��ەب��دوڵ�ڵا ئ���ۆج���االن دروس��ت��ك��رد.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
11
وتار
واڵتـــــی ملیاردێرەكــان سەروەتەكـــەی بۆ كـــــێیە؟!
ن /كوردۆشوانی نزیكی سەدەیەكە كوردستان دابەشكراوە. دابەشكردنی خاكی نەتەوەیەك بە سەرچوار دەوڵ��ەت��دا پیالنێكی ترسناكی پاكتاوكردن و"ئ��اس��م��ی�لاس��ی��ۆن" وەك خ��ۆل��ێ��ك��ردن ی��ان خودسڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی كورد بە بنەما دەگرێت .لە بنەڕەتدا دابەشكردنی كوردستان بە وات��ای زەوتكردنی ماف و ئازادییەكانی گەلی كورد هەژمار دەكرێت ،بێگومان مرۆڤ بۆ ماف و ئازادییەكانی هەمیشە لەنێو لێگەڕیندایە ،ئەگەر بەشێوەیەكی كرداریش نەبێت خەون و خولیا و هیواكانی بەدوای ئازادییەوە وێڵن .هەرلەسەر ئ��ەو بنەمایە ن��ەت��ەوەی ك��ورد دەستبەرداری خەبات و تێكۆشان نەبووە بۆ گەیشتن بەو مافە سروشتیەی بە پیالنگێڕی دەسەاڵتدارانی جیهان لێی زەوتكراوە ،لەهەر بەشێكی كوردستاندا مێژو گەواهیدەری سەرهەڵدان و شۆڕش و تێكۆشانی گەلی كوردە ،سەرنەكەوتن و نەگەیشتن بە ئامانج چەندە هۆكاری دەرەك��ی هەیە ل��ەوەش زیاتر هۆكاری ناوخۆیی بونی هەیە ،ئەوەی جێگەی تێڕامانە دڕندەیی دوژمنان و چاو پۆشیكردنی زلهێزە بەرژەوەندی پەرستەكان نییە ،بەڵكو ئ��ەزم��وون وەرنەگرتنی خ��ودی هێز و الیەنی سیاسی و خێڵەكی ك��وردە كە هەمیشە هەڵە كوشندەكان دووبارە دەكاتەوە ،دەردی كوشندەی كورد ئەوەیە هەردەم هێزێك بونی هەبووە كە لە پێناو چەند دەسكەوتێكی بێبەهادا ئامانجە گ��ەورەك��ەی ف��ەرام��ۆش ك��ردوە ،ل��ەوەش زیاتر ڕەوایەتی داوە بە پیالنگێڕی نەیارانی كوردستان، سەرەڕای پێشكەوتنەكانی مرۆڤایەتی لەبواری تەكنیك و ئامرازەكانی سەردەم كە كارئاسانی بێوێنەی بۆ م��رۆڤ فەراهەم ك��ردوە لەبواری گەیشتن بەسەرچاوەی ڕاست و دروست بۆ ئەوەی ڕێگای ڕاست و هەڵە لە یەكترجودا بكاتەوە و بە رێگای هەڵەدا ئاراستە نەكرێت كە چی هێشتا كار و كردەوەی ئەوتۆ دەبینین لە ڕۆژی ئەمڕۆدا هەمان ڕۆژگاری كارەساتبار دێنێتەوە پێش چاوی مرۆڤ ،زیاتر لە بیست ساڵە بەشێكی باشوری كوردستان لە ژێردەستی داگیركەران ڕزگاری بووە ،ئێستا كورد بۆ خۆی دەسەاڵتداری تیدا پەیڕەو دەك��ات ،ئاوەڕدانەوە لەو بیست ساڵە
حكومڕانییەی حزبی كوردی مرۆڤ ئاسودە ناكات بەقەد ئەوە ئازاری پێدەبەخشیت ،ئێستاشی پێوە گەلی كورد لە باشوری كوردستان گیرۆدەی چەند كیشە و گرفتی ڕۆژان��ەن كە چارەسەركردنیان نەك ئەستەم نیە؛ بەڵكو زۆریش ئاسانە ،خەڵكی باشوری كوردستان هەمیشە پێشەنگ بوون لە شۆڕش و بەرخۆدان بۆ گەیشتن بە ئامانج ،ئەو قوربانییەی بۆ ئازادی و گەیشتن بە مافی ڕەوا دراوە لەسەر ئاستی جیهاندا كەم وێنەیە ،بەاڵم ئێستا هاواڵتیان گیرۆدەی چەندین نەهامەتی ژیان بونەتەوە ،جێگەی شەرمەزاریە بۆ بەڕێوەبەرانی هەرێمێك ژێرخانێكی ئەوەندە دەوڵەمەندی هەبێت ،دەیان كۆمپانیای گەورەی جیهانی بواری نەوت سەرمایە گوزاری تێدا بكەن و قازانجی زۆر و زەوەند بەدەست بخەن ،بەاڵم فەرمانبەران و موچە خۆرانی هەرێمەكە دوو مانگ لە چاوەروانی وەرگرتنی موچەدا بن ،ئەزمونی بەڕێوەبردن لەئەم هەرێمەی ئێمەدا ،لە یەكەم هەنگاودا و لە سەرەتای ڕێگادا توشی ئیفلیجی بوو ،ئەوەی لە هەرێمێكی سێ پارێزگایدا دەگوزەرێت بەو دەوڵەمەندیەوە نمونەی هاوشێوەی لە خراپیدا لە هیچ شوێنێك بەرچاو ناكەوێت ،دابڕاندنی خەڵك لە سروشتی خۆی و وێرانكردنی دوبارەی گوندەكان بەوەی هیچ پڕۆژەیەكی پێویستی بۆ فەراهەم نەكراوە و پەلكێشكردنی خەڵكەكەی بەرەو شار و پەیوەستكردنی بەموچەی مانگانە و لەژێر هەژمونی حزبدا كارەساتێكی تری ناڕەوا بوو بەسەر خەڵكی باشوری كوردستاندا هێنرا ،تەشەنەكردنی گەندەڵی و زەبەالح بونی گەندەڵكاران لە هەموو روویەكەوە و بەتایبەتی لەڕوی ئابورییەوە بەشێوەیەك لە هەڵكشاندایە ه��ەروەك دایناسۆرێك دەی��ەوێ ت��ەواوی واڵت بخوات ،ئەو كۆمەڵگایەی هەموو بنەماكانی شۆڕشی تێدا بەرجەستە بوو بڕوا و هیوا و ئیرادە و هێزی تێكشكێنراوە بە جۆرێك دەستبەرداری تێكۆشان بووە لەهەر گۆرانكارییەكی نەخوازراودا و گیرۆدەی گەورەترین نەهامەتی دەبێتەوە، ئ��ەوەش بەو واتایە نیە گەل ڕەخنە بكرێت؛ بەڵكو ئەوە حزبە گەلی گەیاندووە بەو ئاستەی لە پێناو بەرژەوەندیەكانی خۆیدا ئامادەی هەر كارێكی ناڕەوایە ،هەموو دەسەاڵتێكی خۆسەپێن و گەندەڵ و نادیموكرتی پێویستی بە گەلێكی دەستەمۆكراوە ،كارەساتێكی گەورەیە كۆی
هاوالًتیانی هەرێمێك چاویان لە وەرگرتنی موچەی مانگانە بێت و دەسەاڵتدارانیش دەستەوەستان بە دیار بانكی خاڵی لە دراو دابنیشن ،ئەوەش لە كاتێكدایە حكومڕانی هەرێم قسە لەسەر بازرگانی كردن بە نەوت دەكەن و بۆری لە كێڵگە نەوتییەكانەوە بەرەو توركیا ڕادەكێشن و سامانی واڵت تااڵنفرۆش دەك��ەن و لەالیەكی تریشەوە حكومەتی بەغداش هەراسان دەكەن بە كردەوە نادەستوریەكانیان .ئەگەر بەشە بودجەی هەرێم كە لەسەدا حەڤدەی بودجەی ئێراقە رابگیردرێت لە الیەن بەغداوە كارەساتی گەورە روو ئەدات. بەڕێوەبردنی هەر واڵتێك بە شێواز و كردەوەی مافیایی لە ئەنجامدا تەقینەوەی جەماوەری ب���ەدوای خۆیدا دەهێنێت ،خەڵكی باشوری كوردستان بەقەد ئەو تێكۆشان و قوربانیدانەی بۆ ئازادی و مافی زەوتكراو و ژیانێكی شایستە ئەنجامیداوە و بەخشیویەتی ،زیاتر لەوە دانی بەخۆیدا گرتووە و بێكاردانەوە و بەگژداچون بووە لە بەرامبەر ئەو نایەكسانی و نادادپەروەرییەی دەسەاڵتدارێتی خۆجێی .هەرێمی كوردستان كە خاوەنی سێ پارێزگای بێ بەرهەم بێ داهات و دەست بەتاڵە بێ بۆ هاواڵتیانی ،ئایا جێی سەرسوڕمان نییە"سی" میلیاردێر و دە هەزار و هەشتسەد میلیۆنێری دۆالری كە سەرمایەكەی هەركامەیان لەسەروی پێنج میلوێن دۆالرە لە سێ شاردا هەبێت ،ملیاردێرەكانی باشوری كوردستان لە ژم��ارەی ملیاردێرەكانی فەرەنسا زیاترە؟! فەڕەنسایەك هەشتا میلیۆن دانیشتوی هەیە و سەدان ساڵە واڵتە و خاوەنی چەندین شۆڕشی ڕۆشنگەری و پێشكەوتنە تۆ بڵێی ژیانی هاواڵتیانی بەراورد بكرێت لە گەڵ ژیانی خەڵكی هەرێم ،ئ��ەوەی جێگەی دڵخۆشیە س��ەرەڕای نەهامەتیەكانی ژیان هەڵوێستی خەڵكی باشوری كوردستانە بەو هەموو دڵسۆزییەوە پشتیوانی لە دەسكەوتەكانی گەلی كورد دەكات لە سەرجەم بەشەكانی كوردستاندا كە چی بەداخێكی گرانەوە دەس��ەاڵت��دار لەم هەرێمەدا داهاتی واڵتەكەی خستۆتە خزمەتی دوژمنانی گەلی ك��وردەوە و دژایەتی دەسكەوتەكانی گەلەكەمان دەكات ،تۆ بڵی ئەو سزادانەی خەڵكی باشوری كوردستان كە لەچوارچێوەی بێ موچەكردن و برسیكرن و ناسەقامگیری رەوشی ئاسایش و پاشاگەردانی ... هتد ئەنجامی هەڵوێستە جوامێریەكانی نەبێت؟؟.
وتار
12
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
Roji_Wilat@yahoo.com
لەیادی ژنە شۆڕشگێڕ هەڤاڵ "ڤیان"دا
هەڤاڵ ڤیان پێی خۆش بوو كە بە"ڤیان كارۆخ" بانگ بكرێت ن /دیار غەریب ڤیان كارۆخ ،كە هەندێك وەكو ڤیان جاف یاخود ڤیان سۆران دەیناسن ،ژنە گەنجێكی تێكۆشەری باشووری كوردستان ب��وو ،لە بەهاری ساڵی ()1997دا بەشداری ریزەكانی پەكەكەی كرد و لە شەوی یەك لەسەردووی مانگی دوو"شوبات"ی، ساڵی ( )2006لە چیای حەفتانین لەسەر سنووری باشوور و باكور دوای بەجێهێشتنی حەوت نامە بۆ رێبەر ئاپۆ و هەڤاڵەكانی و گەلی كوردستان ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو خۆی بەختكرد لە پێناوی ئامانجەكانیدا .وەكو هەڤاڵێكی هەڤاڵ ڤیان كە ماوەیەك پێكەوە خەباتمان كرد ،خۆم بەبەختەوەر دەزان��م كە لەگەڵ ئەو هەڤاڵەدا تێكۆشانم كردووە .ئەمەش ئەركی من لە خاوەن دەرك��ەوت��ن لەهەڤاڵ (ڤیان) وەك��و ئەركێكی هەڤاڵێتی و ئەخالقی زیاتر دەك��ات .بێگومان خەبات و تێكۆشانی ئێمە لە رابردوو و ئێستاشدا هەوڵدانە بۆ جێبەجێكردنی ئەم ئەركە .لە هەشتەمین ساڵیادی چاالكیەكەی هەڤاڵ ڤیاندا بەپێویستم بینی وەكو بیرەوەری و بەرز راگرتنی ئەم یادە تیشك بخەمە سەر چەند بابەتێك كە پەیوەستە بەهەڤاڵ ڤیان و چاالكیەكەیەوە. لەسەرەتادا دەمەوێت لەناوی هەڤاڵ ڤیانەوە دەست پێ بكەم ،هەڤاڵ ڤیان كەسێكی وردبین بوو ،گرنگی بە ناو و سیمبۆڵ دەدا ،هەڤاڵ زۆر خۆشحاڵ بوو كە ناوی ماڵەوەی (لەیال) یە و دەیگوت بۆ بەرز راگرتنی لەیال قاسم ئەم ناوەم لێ نراوە و دەبێت شایستەی قوربانیەكانی لەیال قاسم و سەرجەم شەهیدان بم .هەروەها زۆر عاشقی ك��ەژ و كیوی كوردستان بوو، حەزی لە ژیانی چیا دەك��رد ،لە ناخی خۆیدا بەتەواوی باوەڕی بەوە كردبوو كە تەنیا چیاكان دۆستی كوردن و پارێزەری سەرەكی ناسنامە و فەرهەنگی گەلی كوردن .ئەمەش وای كرد كە هەڤاڵ پاشناوی خۆی بكاتە (كارۆخ) و ئیتر لە (لەیال والی)یەوە بوو بە (ڤیان كارۆخ) .بۆ خۆی هەمیشە حەزی دەكرد بەم پاشناوە بناسرێتەوە، ب��ەاڵم بەهۆی ئ��ەوەی هەڤاڵێكی چاالكی ژنی سۆران بوو ،بەشێكی هەڤااڵنی كورمانج پێیان دەگ��وت (ڤیان س���ۆران)و هەندێكیش لەبەر ئ��ەوەی دەیانزانی لە عەشیرەتی جافە پێیان دەگوت(ڤیان جاف) ،بەاڵم هەڤاڵ ڤیان پێی خۆش بوو كە بە(ڤیان ك��ارۆخ) بانگ بكرێت و بناسرێتەوە .هەرچەندە پێشتریش لەچەند بۆنەدا ئاماژەم بەم بابەتە كردووە ،بەاڵم هەتا
ئێستا ناوە راستەكەی بەتەواوی نەچەسپیوە و لە زۆرب��ەی بۆنە و راگەیاندنەكاندا هەرسێ پاشناوەكە بەكار دەهێنرێت .لەبەر ئەمە لەم ی��ادەدا بە پێویستی دەبینم داخ��وازی هەڤاڵ وەبیر بێنمەوە و داوا بكەم كە ناوی (ڤیان ك��ارۆخ) وەك��و ن��اوی هەڤاڵ بەكار بهێنرێت. لەبەشێكی تری بابەتەكەدا دەخ��وازم لەسەر هەندێك تایبەتمەندی هەڤاڵ ڤیان هەڵوەستە بكەم .هەڤاڵ ڤیان هەتا دوایی پەیوەست بوو بە ئامانجەكانیەوە ،ئەمەشی هەر لەسەرەتای بەشداریكردنی بۆ ناو ریزەكانی پەكەكەدا نیشاندا. ئەوە بوو لە كاتێكدا بەشداربوو خانەوادەكەی ناڕازیبوون بەم هەڵوێستەی و هەوڵیاندا كە بەبڕیارەكەیدا بچێتەوە .دیارە ئەم هەڵوێستەی خ��ان��ەوادەك��ەی لە الی��ەك بەهۆی نەناسینی پەكەكەوە بوو ،لەالیەكی ترەوە بەهۆی هاندانی نەیارانی پەكەكەوە بوو .هەر بۆیە پێیان وابوو ئەم كارەی هەڤاڵ ڤیان كارێكی نادروستە .هەرچەندە هەڤاڵ ڤیان تەمەنی پازدە ساڵ و چەند مانگێك بوو ،بەاڵم زۆر بەباوەڕ بەخۆبوونەوە و بوێرانە هەڵوێستی خۆیی پاراست و پێداگیری لەسەر هەڵوێست و بڕیاری خۆی كردەوە .لێرەدا گرنگە باسی ئەوە بكەین كە خانەوادەكەی لەم كارەیاندا پەنایان بۆ شێوازی نەرم و قسەی خۆش و ئەو شێوازانەی كە دەكرێت گەنجێك لەو تەمەنەدا بكەوێتە ژێر كاریگەرییەوە برد .واتە تەنیا لە ڕێگەی سەرزەنشت و ناڕەحەتیەوە نا؛ بەڵكو هەوڵیان دابوو كە سوود لە شێوازی دۆستانە و خۆشەویستیش وەربگرن .بۆ ئەم مەبەستە سوودیان لە هاوڕێكانی هەڤاڵ ڤیانیش وەرگرتبوو. بێگومان پێداگیری كچێكی گەنج لەو تەمەنەدا لەبەرامبەر خانەوادە و عەشیرەت و خوشك و برا و هاوڕێ و خۆشەویستانیدا ،گەلێك واتادارە. بەدڵنیایەوە ئەوانەی خاوەنی ئامانج و بڕیاری گەورە نەبن ،ناتوانن هەڵوێستی بەو شێوەیە نیشان بدەن .لێرەدا پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بكەم كە هەڤاڵ ڤیان بەهیچ شێویەك لەژیانی خۆیدا نیگەرانیەكی تایبەتی بەرامبەر بە خانەوادەكەی نەبوو ،هەمیشە دەیگوت خانەوادەكەی منیش گیرۆدەی ئەو كۆت و بەندانەن كە سیستەم دروستیان ك��ردووە .وات��ە بڕیار و هەڵوێستی هەڤاڵ ڤیان سەرچاوەی خۆی لە توڕەبوون لە خانەوادەوە نەگرتبوو .هەر وابەستەی ئەم بابەتە دەتوانم ئ��ەوە بڵێم هەڤاڵ ڤیان لەسەرەتای بەشداریكردنیەوە هەتا شەهیدبوونی هەمیشە
بەگەرمایی سەرەتای شۆڕش تێكۆشانی دەكرد. واتا چۆن سەرەتا گەرم بوو ،لە قۆناخەكانی دواتریشدا بەهەمان شێوە گ��ەرم ب��وو ،واتە لەناخی خۆیدا لەناو شۆڕشێكی ب��ەردەوام��دا بوو .ئەمەش وای لێكردبوو كە لەهەر قۆناخ و جێگەیەكدا بتوانێت رۆڵی پێشەنگی ببینێت. بابەتێكی تر كە زۆر سەرنج راكێش بوو ،هەڤاڵ ڤیان زۆر باوەڕی بەرۆڵی ژن و پێشەنگی ژن هەبوو ،هەمیشە هەوڵی دەدا لەژیان و كردەوەی خۆیدا ئەم راستیە بسەلمێنێَت .وەكو چۆن دایك هەست بە پێویستی خێزان و منداڵەكانی دەكات ،هەڤاڵیش هەستی بەپێویستی خەبات و بەرپرسیارێتی خۆی دەكرد .ئەمانەش وایكردبوو كە لەناو هەڤااڵنیدا هەر زوو وەكو پێشەنگێك دەرب��ك��ەوێ��ت .دەچ���ووە س��ەر ه��ەر كارێك بە شێوەیەكی سروشتی دەب��ووە پێشەنگ .ئەم تایبەتمەندیە وای كرد لە كاتی دامەزراندنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستاندا تەمەنی ( )21ساڵی پڕ نەكربووەوە و كەم تەمەنترین ئەندامی كۆنگرە بوو ،هەڵبژێردرا بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی پارتی و لەناو ئەنجومەنیشدا بۆ دەستەی كارگیرَِی و دواتریش لەناو هەڤاڵی ژندا هەڵبژێردرا بە بەرپرسیاری خەباتی ژنان. لە كاروخەباتی بەڕێوەبەری و بەرپرسیارێتیشدا س��ەرەڕای بچوكی تەمەنی ،بەاڵم یەكێك بوو لەو هەڤااڵنەی كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لە بەڕێوەبردنی كارەكاندا و لەالیەنی هەڤااڵنیەوە پەسندكراو ب��وو .ه��ەروەه��ا هیچ كاتێك لە بەرامبەر كێشە و ئاستەنگیدا بێ چارە نەدەبوو، هەمیشە هەوڵیدەدا چارەسەری بدۆزێتەوە .ئەم تایبەتمەەندیانەش زیاتر دەیكردە جێگەی باوەڕی هەڤااڵنی .ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تری هەڤاڵ ڤیان بوونە هۆكاری ئەوەی لە ماوەیەكی كەمدا بتوانێت لەزۆر جێگە و لە زۆر ئاستدا ئەرك و بەرپرسیارێتی گرنگ جێبەجێ بكات. لە ساڵی ()2003دا جواڵنەوەی ئازادیخوازی پەكەكە بەقۆناخێكی چارەنووسسازدا تێپەڕ دەبوو ،ئەوە بوو لە بن ناوی گۆڕانكاریدا هەوڵی ئەوە دەدرا كە پەكەكە لە ناوەڕۆكی خۆی دوور بخرێتەوە .ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر پەكەكە دروست كرد .لەو كاتەدا هەڤاڵ ڤیان هەستی بەبەرپرسیارێتی زیاتر دەكرد بەرامبەر ئ��ەم ب��ارودۆخ��ە ،هەربۆیە دەیخواست لەناو پەكەكەدا رۆڵ ببینێت و رێگە لەو الدان و هەوڵی پاكتاوكردنە بگرێت .ئەوە بوو هەڤااڵنیش
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
13
وتار
هەڤاڵ ڤیان زۆر باوەڕی بەرۆڵی ژن و پێشەنگی ژن هەبوو ،هەمیشە هەوڵی دەدا لەژیان و كردەوەی خۆیدا ئەمراستیەبسەلمێنێَت. وەكو چۆن دایك هەست بە پێویستی خێزان و منداڵەكانیدەكات،هەڤاڵیش هەستیبەپێویستیخەبات و بەرپرسیارێتی خۆی دەكرد .ئەمانەش وایكردبوو كە لەناو هەڤااڵنیدا هەر زوو وەكو پێشەنگێك دەربكەوێت .دەچووە سەر هەر كارێك بە شێوەیەكی سروشتی دەبووە پێشەنگ. ئەم تایبەتمەندیە وای كرد لە كاتی دامەزراندنی پارتی چارەسەریدیموكراتی كوردستاندا تەمەنی ()21 ساڵی پڕ نەكربووەوە و كەم تەمەنترینئەندامیكۆنگرە بوو ،هەڵبژێردرا بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی پارتی و لەناو ئەنجومەنیشدابۆدەستەی كارگیرَِی و دواتریش لەناو هەڤاڵی ژندا هەڵبژێردرا بە بەرپرسیاری خەباتی ژنان ئەم راستیەیان تێدا دەبینی و پێشنیاركرا بۆ كۆمیتەی بونیادنانەوەی پەكەكە و رێبەر ئاپۆش ئەركی هەڵوەستەكردنی لەسەر ئەو بارودۆخە پێ سپاردن .هەڤاڵ ڤیان لە گەڵ هەڤاڵەكانیدا هەموو توانایان خستە گەڕ بۆ ئ��ەوەی كە لە هەموو بوارێكدا نوێبوونەوەیەك دروست بكەن و كاریگەری ئەو الدان و خراپەكاریانە بنەبڕ بكەن .لە هەنگاوی یەكەمدا سەركەوتن ،ئەویش سنووردانان بوو بۆ ئەو گروپەی كە بە ئاشكرا دەیانخواست پەكەكە لە رێگەی خۆی دوور بخەنەوە .لە هەنگاوی دووەمیشدا پەكەكەیان وەكو پارتیەكی ئایدیۆلۆژی دروست كردەوە .لە هەنگاوی سێیەمدا هەوڵی ئەوەیاندا كە هەڵمەتێكی شۆڕشگێڕی دەست پێ بكەن ،لەڕووی فكری، سیاسی ،سەربازییەوە .لەم بوارەدا هەڤاڵ ڤیان و ئەو هەڤااڵنەی دەیانخواست ئەم هەنگاوانە
بنێن ڕووبەڕووی زەحمەتی دەبوونەوە .زەحمەتی سەرەكی لەوەدا بوو كە لەناو پەكەكەدا وتار و كردار یەكتریان تەواو نەدەكرد و ڕەهەندەكانی ئەو الدان��ان��ەی سااڵنی ( )2005-2003هێشتا هەبوون .وەكو هەڤاڵ ڤیان دەڵێت گوتن بێ واتا ببوو .پێوانەی پەكەكە لەناو پەكەكەدا كەم ببوەوە .وردەوردە بەهاكانی شۆڕش كاڵ دەبوونەوە ،شۆڕش و تێكۆشان جێگەیان بۆ داخوازی شەخسی چۆڵ دەكرد .لەبن ناوی ئازادی بیروڕادا پێوانەكانی كۆمەڵگا و رێكخستن بێ بایەخ دەكران .لەبن ناوی واقعی بووندا خولقاری و دەستپێشخەری شۆڕشگێڕی ب��ەالوە دەنراو چاوەڕوانی و هیوا بەدەرەوە جێگەی دەگرتەوە. لەگەڵ ئەمانەدا كار گەیشتبووە ئەو ئاستەی كە بەشێكی زۆری هەڤااڵن وەكو بابەتێكی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەسیر بوون و لەزینداندا مانەوەی
رێبەر ئاپۆ بكەن .ئەمانە و چەندین چەمكی تری هەڵە كە شۆڕش و تێكۆشان لەناوەڕۆكی خۆی دوور دەخاتەوە ،دزەیان كردبووە ناو رێكخستنەوە و ئەگەر پێشی پێ نەگیرایە پەكەكەی بەرەو مەرگێگی لەسەرخۆ دەبرد .بێگومان لەبەرامبەر ئەم چەمكانەدا بەشێكی هەڤااڵنیش تێكۆشانێكی بەواتایان بەڕێوە دەبرد .لەم بارودۆخەدا هەڤاڵ ڤیان لەناخی خۆیدا هەستی بەمەترسی ئەو چەمكانە و ئەركی ئەو قۆناخە كردبوو ،هەر بۆیە چەندین جار پێشنیاری ئەنجامدانی چاالكی فیدایی ك��ردب��وو ،ب��ەاڵم رێكخستن پەسندی نەكردبوو .لەئەنجامدا ل��ەالی خۆیەوە بڕیار دەدات كە بەبێ ئ��اگ��اداری رێكخستن ،خۆی كات و جێگە و شێوازی چاالكیەكەی خۆی دیاری بكات و ئەنجامی بدات و ئەنجامیشیدا. هەڤاڵ ڤیان لەو نامانەی كە لە دوای خۆی بەجێی
وتار
14
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
هێاڵ جەخت لەوە دەكاتەوە كە ناتوانێت لەوە زیاتر بەرگەی ئەسیربوونی رێبەر ئاپۆ بگرێت و دەڵێت":پێویستە رێبەر ئاپۆ وەكو رێبەری گەلی كورد و فەیلەسوفێكی مەزن رێزی لێ بگیردرێت و بەموخاتەب وەریبگرن نەك لە كونجی زیندان توندی بكەن .ئەمەش وەكو شەرمێك بۆ سیستم و دەس��ەاڵت��ەك��ان دەبینێت .دەخ��وازێ��ت بەو چاالكیەی خۆی لەم بوارەدا پەیام بداتە دۆست و دوژمن .دەتوانین بڵێین هەڤاڵ ڤیان لەم بوارەدا هەتا ئاستێك ئامانجی پێكاوە و ئەوەتا ئەمڕۆ دەوڵەتی تورك و زلهێزەكانیش ئیتر رێبەر ئاپۆ موخاتەب وەردەگرن .هاوكات لە نامەكانیدا باس ل��ەوە دەك��ات كە (لە جێگەیەك گوتن واتای نەما سەرەی چاالكی دێت ،ئامانجی چاالكیش واتادانەوەیە بە گوتن) لەم بوارەشدا هەنگاوی جددی نراوە و پەكەكە نەك تەنیا لەناوخۆیدا؛ بەڵكو توانیویەتی كاریگەری ئەرێنی لەسەر كۆمەڵگاش دروست بكات و ئیتر گوتنەكان واتادار بوونەوە .لەسەر ئاستی باشووری كوردستانیش هەڤاڵ ڤیان ڕەخنە لە بێ دەنگی و الوازی هەستی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی دەگرێت و بانگ دەكات كە لەم بوارەدا هەنگاو بنرێت ،ئەوەتا دەبینین لەم بوارەشدا هەنگاوی بەرچاو لەناو جەماوەردا هاویشتراوە .سەبارەت بە تێكۆشانی ژنانیش بانگەوازری هەیە و دەخ��وازێ��ت ژن��ان لەسەر رێگای ئازادی بەئەركی خۆیان هەستن ،ئەوەتا ئەمڕۆ دەبینین ژنانی كورد لە ئاستێكی بڵندا
تێكۆشانی رەگەزی و نەتەوەیی بەڕێوە دەبەن. دیارە نامەكانی هەڤاڵ ڤیان مانیفستۆی شۆڕش و تێكۆشانن ،ئەگەر ئەمڕۆ هەڵیانسەنگێنین ئەو راستیە دەبینین كە هەڤاڵ ڤیان پێشەنگی سەردەمێكی كرد و ئەنجامی پێشەنگیەكەشی ئەمڕ لەبەر چاوانە ،بەاڵم هێشتا زۆری ماوە هیوا و داخوازیەكانی كە هیوا و داخوازی گەلی كورد ،گەالنی بندەست و ژنانی ئازارچەشتوون جێبەجێ ببن .ئەمەش ئەركی مەزن دەخاتە سەر شانی ئێمە و هەموو ئەو كەس و گروپانەی كە دەخوازن خاوەنداری لە هەڤاڵ ڤیان و شەهیدانی كوردستان بكەن .چونكە ئەو كەسانە كەسانێك بوون نەمری و ژیانیان لە تەمەن درێژیدا نەبینی. هەروەكو خاڵە تاهیر تۆفیق بەدەنگە خۆشەكەی دەڵێ":مەژی بۆ مردن ،بمرە بۆ ژیان...چۆن قازانج دەك��ەی ،تا نەكەی زی��ان!" ،هەروەها پێشەنگانی (كۆمەڵە)ش لە زیندانەكانی بەعسدا دروشمی(كەم بژی و كەڵ بژی)یان بەرز كردەوە و گیانی خۆیان لە پێناوی گەلدا بەختكرد .مەزڵوم دۆغان و هەڤاڵەكانیشی لە زیندانەكانی توركیادا بە دروشمی (بەرخۆدان ژیانە) ڕووبەڕووی ستەمی دەوڵەتی تورك بوونەوە و ژیانێكی هەتا هەتاییان لە خۆبەختكردندا دەبینیەوە .هەڤاڵ (ڤیان كارۆخ)یش وەكو لە نامەكانیدا باسی كردبوو تەنیا گیانی خۆی شك دەبرد بۆ ئەوەی لەڕێگەیەوە پەیامەكانی خۆی بگەیەنێت بەهەڤااڵن ،دۆستان و نەیارانیشی .پەیامەكەشی گەیاندە هەموو الیەك.
Roji_Wilat@yahoo.com
هەڤاڵ (ڤیان كارۆخ)یش وەكو لە نامەكانیدا باسی كردبوو تەنیا گیانی خۆی شك دەبرد بۆ ئەوەی لەڕێگەیەوە پەیامەكانیخۆیبگەیەنێت بەهەڤااڵن ،دۆستان و نەیارانیشی.پەیامەكەشی گەیاندە هەموو الیەك .......... هەڤاڵ ڤیان لەسەرەتای بەشداریكردنیەوەهەتا شەهیدبوونیهەمیشە بەگەرماییسەرەتای شۆڕش تێكۆشانی دەكرد. واتا چۆن سەرەتا گەرم بوو، لە قۆناخەكانی دواتریشدا بەهەمان شێوە گەرم بوو، واتە لەناخی خۆیدا لەناو شۆڕشێكی بەردەوامدا بوو. ئەمەش وای لێكردبوو كە لەهەر قۆناخ و جێگەیەكدا بتوانێترۆڵیپێشەنگی ببینێت
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
لە سێبەری چادرەكاندا
15
وتار
ئەو لەوپەڕی ژیان قورسیدا حەز دەكات پڕ بە دڵ گۆرانی بڵێت و رۆحی ئاشتكاتەوە ن /دیاری خالید مارف لە سادەترین زانیاریدا ،پەرتوكی (چادرەكان) بیرەوەری گەریالیەكە بە ناوی (موراد تورك) و (رێبوار هەمەوەندی) وەریگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی كە لە پەرتوكێكی قەبارە مامناوەندی بچوك بە ( )241الپەڕە باڵوبوەتەوە لە ساڵی ()2013دا .ه��ەروەه��ا نوسینە توركیەكەش ل��ە س��اڵ��ی ( )1995ن��وس��راوە و ت��ا ئێستا خ��اوەن��ی بیرەوەریەكان بەپێی زان��ی��اری نێو پەرتوكەكە لە زینداندایە و ئەم پەرتوكەش س ێ خەاڵتی گرنگی ج��ی��اوازی وەرگ��رت��ووە. ئەم بیرەوەریانە وام��ان لێدەكات جارێكی تر مێژووی پارتی كرێكارانی كوردستان"پەكەكە" بخوێنینەوە و وێنە و ئایدیایەكی جیاوازترمان هەبێت بەرامبەر ئەم پارتە؛ چونكە هەندێك لە ئێمەی نەتەوەی كورد و زۆرێك لە واڵتانی دەوروبەرمان وێنایەكی دیكەیان بەرامبەر ئەم پارتە هەیە كە وێنەیەكی شێوێنراوە و تێكەڵە لە وێنەیەكی ئەوروپی و رۆژهەاڵتناسانە كە هەموو شتەكان پێناس دەكەن وەك ئەوەی كە دەیانەوێت نەك وەك ئەو حەقیقەتەی كە هەیە. ش��ەڕڤ��ان (م���وراد ت���ورك) گەنجێكی ش��اری (ئ��ام��ەد)ی باكوری كوردستانە ،كاتێك ئەم بیرەوەریانەی نوسیوەتەوە تەنها تەمەنی ()19 ساڵ بووە .شەڕڤان ،دەسپێكی نوسینەكەی لە كاتی رێگە بڕین و هەڵزنین بە سینگی چیا و دۆڵەكاندا و لەگەڵ گەریالكانی هاوڕێی و هەتاكو فەرماندەكەشیان دەگێڕێتەوە .ئەو لەم چیرۆكە راستیەدا كە زۆرجار بەرەو خەیاڵێكی ئەودیو ئەو واقیعەی كە تیایدا بوون پەلكێشمان دەكات و بەرەو بەسەرهاتێكی سەرنجڕاكێشی رۆماننوسێكی گەورەمان دەبات كە بە تەنها ئەیەوێت خوێنەر چێژ لە نوسینەكەی بەرن ،بەاڵم ئەم گەریالیە ئەوەی كە الی زۆرێك لە خەیاڵدا پەی پێنابرێت ئەو تەیكردوە و باسی سات بە سات و شوێن بە شوێنی ئەو رێگایانەمان بۆ دەگێڕێتەوە. ئەو لە تەمەنی ( )19ساڵیدا بیرەوەریەكانی دەنوسێتەوە ،بەاڵم بە خەیاڵێكی هێندە فراوان و بە ئەزمونێكی تەواو بەهێز و وردبینیەوەیە كە مرۆڤێكی تەمەن ( )40ساڵ دەتوانێت پەی ب��ەو شتانە بەرێت و بیربكاتەوە و ژیانێكی زۆری ل��ەگ��ەڵ ش��ەڕ و رووب���ەڕووب���وون���ەوەدا تێپەڕاندبێت ،بەاڵم ئەو توانیویەتی لەو ماوە كەمەدا ئەو بەشەی ژیانی بگوزەرێنێت و دەیان پەند و بەسەرهات و ئامۆژگاری بداتە ئێمە. سەرەڕای ئەوەی ئەوان تەكنیكی یەكجار تایبەت و جیاوازیان هەیە بۆ شەڕ كە من مەبەستم نییە باسی ئەم الیەنە بكەم لەم نوسینەدا ،بەاڵم موراد ئەو
وتار
16
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
تەكنیكە دەخاتەڕوو كە چۆن توانیویانە بەردەوامی بدەنە خۆیان لە شەڕدا و راگرتنی هاوسەنگیان بەرامبەر دوژمنانیان كە ئەمە هۆكارێكی بەهێز ب��ووە ت��ا ئ��ەم��ڕۆ درێ���ژەی داوە ب��ە پەكەكە. ئەوان چەكیان تەنها بۆ بەرگری بەكارهێناوە و ژیانی خۆیان بپارێزن لە دوژمنانیان ،موراد كە باسی چ��ەك دەك��ات وەك هێزی بەرگری و خۆپاراستنە ن��ەك كوشتن و توندوتیژی. ئەم یادەوەریانە پڕە لە وشەی ئەدەبی جوان كە ك��ەم ی���ادەوەری ن��ەك تەنها ش��ەڕ؛ بەڵكو یادەوەری دیكەش بەم شێوە نوسرابێتەوە لەنێو ئەو یادەوەریانەی لە واڵتی ئێمە نوسراوەتەوە. بەتایبەت ئەو پیاوانەی كە لە شاخ ژی��اون. ئەو یادەوەریەكانی پڕە لە دەنگی باڵندە و جوانی سروشت و هاژەی چەم و نمەی باران و بۆنی تەڕی خاك و دەیان ووشەی تر...هتد. ئاخر كەی بووە سەربازێكی تەمەن ( )19ساڵ هەست بەو شتانە بكات .مرۆڤ كە خۆی بۆ شەڕ ئامادە كرد و چووە سەنگەر و بەرەنگاربوونەوە، بیر لە هەموو شتێك دەكاتەوە دەنگی باڵندە و جوانی سروشت و دەنگی پێی ئەسپ و هاژەی چەم و ئەوانی تر نەبێت ،ب��ەاڵم ئەم هەڤاڵە هەمووی لە یادەوەریەكانیدا جێكردوەتەوە ل��ول��ەی تفەنگ و ق��ەدی گ��وڵ ،پرپە ترپی باران و ئاوازی با و دەنگی زرێپۆشی دوژمن. ئەو لەوپەڕی ژی��ان قورسیدا دەبێت كە چی كاتێك بە تەنها و برینداری دەڕوات حەز دەكات پڕ بە دڵ گۆرانی بڵێت و رۆحی ئاشتكاتەوە. یەكێك لەو خااڵنەی تر دەمەوێت هەڵوەستەی لەسەر بكەم ،پەیوەندی بەو سیاسەتەوەیە
كە پەكەكەی بە تیرۆرست و خوێنڕێژ داوە لە قەڵەم ،بەاڵم موراد تورك لە یادەوەریەكانیدا جوان باسی مامەڵە و هەڵسوكەوتیان دەكات لەگەڵ دیلەكانیان بەتایبەت كاتیك دەچنە ناو چادرەكان و چەند جەندرمەیەك بەدیل دەگرن. راستی من وەك خۆم وێنای ئەوەم دەكرد كە كوشتبێتیانن بەرلەوەی نوسینەكە تەواو بكەم وەك وێنەی هەر خوێنەرێك بۆ پێش روداوەكانی نوسین ،وێنای من هاوكات بوو لەگەڵ وێنای دیلەكان خۆیان ،بەاڵم ئەوان بە كەلەبچەكراوی جێیان ئەهێڵن ئەمە حاڵەتێكی كەمە لە سەربازیدا رووبدات .زۆرینەمان چیرۆكی دەیان و سەدانی ئەو دیالنەمان بیستووە كە چۆن لەالیەن دوژمنەكانیانەوە سوكایەتیان پێكراوە و كوژراوە. هەروەها ئەو كاتەی بە برینداری و لە دامێنی مەرگدا هاوڕێكانی لەژێر فشاری خۆی بەجێیان هێاڵ و لەناو ئەو چاڵەی تەنیشت رێگاكە دەیدەنێنن ئەو بەبێدەنگی بیری دەكردەوە و دەڵێت" ... ئەگەر چی قبوڵیشم نەكردایە ،بەاڵم ئامادەبوم بۆ مردنیش ،ئەگەر لە مردنەوە نزیك بووم ،بەاڵم من هەرخۆم بۆ ژیان تەرخان كردبوو ...لە الی چەپمەوە چاوم بە بۆڵێك توتڕك كەوت وەك دەستە خوشكێك رەنگاوڕەنگ باوەشیان بەیەك كردبوو ،ئ��ەوەی كە نەیهێشت كە ئەم چاڵەم وەك قەبرێك نەبینم ئەم دەستە توتڕكە بوو". بیرەوەریەكانی گەریالیەك پڕن لە كۆمەڵێك فكرە و ئایدیای مرۆڤێك لەگەڵ ئەو هەموو توندوتیژی و ناهەقیەی لە الی��ەن گەلێكی ت��رەوە بەرامبەری دەكرێت ،ب��ەاڵم دەیانەوێت وەك مرۆڤگەلێكی مەدەنی و ژیاندۆست بژین.
Roji_Wilat@yahoo.com
ئ��ەوان نایانەوێت خۆیان رادەستی سیستەم و دەسەاڵتێك بكەن كە هەموو پیرۆزیەكانت بسڕێتەوە .بۆیە بەم شێوە خەباتەیان دوژمنانی دەستە یەك و دەستە دووی��ان توشی جۆرێك لە هستریا كردوە كە دەیانەوێت بیانسڕنەوە، بەاڵم هاوڕێكانی موراد پەیامێكی دیكەیان هەیە.
بیرەوەریەكانی گەریالیەك پڕن لە كۆمەڵێك فكرە و ئایدیای مرۆڤێك لەگەڵ ئەو هەمووتوندوتیژی و ناهەقیەی لە الیەن گەلێكی ترەوە بەرامبەری دەكرێت ،بەاڵم دەیانەوێت وەكمرۆڤگەلێكی مەدەنی و ژیاندۆست بژین .ئەوان نایانەوێت خۆیان رادەستی سیستەم و دەسەاڵتێك بكەن كە هەموو پیرۆزیەكانتبسڕێتەوە
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
Roji_Wilat@yahoo.com
17
وتار
پهیڤێکی وهفاداری
بۆ ( )11گیانی بهرزهفڕی ژێر ههرهسی بهفر ن /حهسهن جودی تێکۆشهرانی ئازادی گهلی کورد له تێکۆشانی ئازادیخوازانهی خۆیاندا وێڕای ئهوهی پێویستی بهنواندنی بهرخۆدان و قارهمانێتییهکی بێوێنه ه �هب��ووه لهبهرامبهر هێرش و شااڵوهکانی داگیرکاران و نهیارانی ئازادی ،ئهوا لهبهرامبهر دژواری و سهختییهکانی سروشتیشدا پێویستی بهبهرخۆدان و قارهمانێتی مهزن و تهنانهت فیداکاری و قوربانیدانی مهزنیش ههبووه. لهمێژووی تێکۆشانی گهریالی ئازادیدا ،کهم نیی ه ژم��ارهی ئهو ئازادیخوازانهی له کاروانی تێکۆشان و بهرخۆدانی گهریالییدا بوونهته قوربانی سروشتی دژواری جوگرافیای واڵت و رووداوه سروشتییهکانی .بهڵێ کهم نهبوون ئهو رۆحانهی بۆ ئهبهدی خۆیان ئاوێتهی تاڤگه رهنگینهکان و خوڕه و هاژهی پڕ لهرووبار و چۆمهکان کرد یان ئهو داڵنهی بهگهرمایی پڕ لهجۆشی خۆیانهوه ،خۆیان ب ه رهنووه مهزنهکان و ههرهس ه هوروژمهێنهرهکانی بهفر و گێژهلوکه و زریان و باهۆزهکان سپارد .بهڵێ کهم نهبوون ئهو پێیانهی بۆ دواجار بهسهر ئهو تولهرێیانهدا رۆیشتن ،ک ه چیاوچیا بێکۆتایی ه�هر درێژ دهبنهوه و لهناکاودا رێبوارێکی رێگای ئازادی قاچهکانی بهسهریدا دهخزێ و لهدۆڵ ه قووڵ و ههڵدێره بێ ئامانهکاندا گیانی ئهو رێبوارهی ههڵدهفڕاند. زستانی ( ،)2001زستانێکی هێجگار سهخت و دژوار بوو .زستانێکی وهها شووم بوو که تهنیا لهشهوێکی ئهنگوستهچاویدا ،له قهندیلی سهرکهشدا ،رۆحی جۆشداری یازده رێبواری ئازادیخوازی دڵ پڕ ل ه هیوا و باوهڕی نقومی ههرهسێکی بێئامان کرد .ی��ازده رۆحی سپی لهشهوێکی کپ کپدا ،تێکهڵ ب ه رهنووی بهفری شهوێکی نوتهک نوتهکی شوباتی شووم بوون. لهو زستانهدا؛ چهندین رۆژ بوو بێ پسانهوه بهفر دایدهکرده سهر لوتک ه و ناو دۆڵهکانی زنجیره شاخهکانی قهندیل .ئهو کات ه شهو و رۆژ بهردهوام بهفر بهههموو چهشنهکانییهوه، شڵپهی بهفر ،بهفری سوور ،بهفری خیزاوی ب���هدوای یهکدا دهب���اری .تا ل�هش�هوی ()23 لهسهر ()24دا ل ه دۆڵهکوکێدا لهپڕدا ههرهسی بهفر بهسهر شوێنی مانهوهی دهستهیهک له گهریالکاندا دێت و سهرجهم ئهو گهریالیانهی کهوا لهوێدا لهشیرین خهودا بوون ،لهژێر بهفردا عاسێ مان .دوای ههوڵدانێکی زۆری ههڤااڵنیان، توانرا زۆربهیان رزگار بکرێن ،بهاڵم بههۆی زۆری قهبارهی ههرهسهک ه ک ه ت �هواوی شوێنهکهی
شێواندبوو ،ی��ازده گهریالی تێکۆشهر لهژێر ههرهسهکهدا گیانی بێگهردیان بۆ ههتاههتایه ئاوێتهی سپیێتی بهفر کرد. ئهو یازده گهریالیهی له ئاکامی ئهو ههرهسه سهختهی بهفردا گیانیان بهختکرد ئهمان ه بوون: 1ـ ع��ادل مهولود حوسێن ناسراو ب ه واڵت، ل��هدای��ک��ب��ووی س���اڵ���ی( )1975ه�هول��ێ��ر ،له رێکهوتی()1994دا بهشداری ریزهکانی تێکۆشانی ئازادی پهکهک ه بوو. 2ـ خالید محهمهد حوسێن ناسراو ب ه سیپان، له دایکبووی ساڵی( )1976ل ه شەقاڵوە .له رێکەوتی()1995دا بەشداری تێکۆشانی ئازادی پهکهک ه بوو. 3ـ گۆران فهرهج خهراجیانی ناسراو ب ه پۆاڵ. لە دایکبووی ساڵی( )1981ل ه سلێمانی .له س��اڵ��ی()1998دا بهشداری تێکۆشانی ئازادی پهکهک ه بووه. 4ـ دانا محمد ناسراو ب ه دکتۆر دانا .لە دایکبووی ساڵی( )1978ل ه سلێمانی ل ه رێکەوتی()1996 بووه. دا بەشداری تێکۆشانی ئازادی پهکهک ه 5ـ ههردی عومەر حەمدی ،ناسراو ب ه ئاری. لە دایکبووی ساڵی( )1971ل ه سلێمانی .له رێکەوتی()1996دا بەشداری تێکۆشانی ئازادی پهکهک ه بوو. 6ـ عهلی حوسێن ،ناسراو ب ه رێبهر کهرکوکی. لە دایکبووی ساڵی( )1972ل ه کەرکوک .له رێکەوتی()1992دا بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو 7ـ ع �هدن��ان قامیشلۆ .خهڵکی رۆژئ���اوای كوردستان... 8ـ چهکدار ئامهد ،خهڵکی شاری ئامهد... 9ـ خهلیل ،خهڵکی ش��اری ئورفای باکووری کوردستان... 10ـ میرخان خهڵکی باکووری کوردستان... 11ـ دهلیل دێرکی خهڵکی شارۆکهی دێرکی رۆژئاوای کوردستان... ئهو تێکۆشهران ه لهو ماوهیهی ل ه باشووردا چ له گۆڕهپانی گهریالیی و چ له گۆڕهپانی سیاسی و رێکخستنی و راگهیاندنیدا لهناو تێکۆشاندا ب��وون ،ببوون ه جێی ب��اوهڕی و هێز و مۆڕالی تێکۆشان و بهرخۆدان .بۆی ه گیان لهدهستدانی ئهو ( )11تێکۆشهرهی رێگای ئازادی بهیهکهوه، ههم بۆ تهڤگهری ئازادی بهگشتی و ههمیش بۆ ههڤااڵنیان و کهسوکاریان کۆستێکی پڕ مهزن بوو و ههرگیز لهیاد ناچێت .ئهو ( )11تێکۆشهره بهیهکهوه لهگهڵ ههڤااڵنیان ل ه زستانی ()2001دا خۆیان بۆ بههارێکی پڕ ل ه ههڵمهتی تێکۆشان ئ��ام��اده دهک���رد .ل �هو چوارچێوهیهدا رۆژێ��ک بهر لهو کارهسات ه له گهڵ هاوسهنگهرانیان
دهستیان ب ه کۆبوونهوهیهکی بهرفراوان کردبوو تا بتوانن ب ه ئامادهکاریهکی مهزنهوه پێبنێن ه ناو بههارێکی تری تێکۆشانی ئازادی ،بهاڵم ئافاتی سروشت نهیهێشت ب ه جهست ه لهو بههارهدا گوڕ بهتێکۆشانی خۆیان بدهن ،بهاڵم بهرۆح و باوهڕی و ههموو هیوا و حهسرهتهکانیان بهههڤااڵنیان سپارد و بهمشێوهیهش بهشدارییان ل ه ههڵمهتی تێکۆشان کرد .ئیدی گیان لهدهستانیان بووه هێز و وزهی تێکۆشانێکی واتادار و بهرههمدار. ئیدی دوای ئ �هو کۆست ه پ��ڕ ب �هئ��ازارهی��ان، ههڤااڵنیان بێپهروا رۆح و ب��اوهڕی و هیوا و حهسرهت ه نهمرهکانیان بۆ ئازادی ئاوێتهی ههر ههنگاوێکی خهبات و تێکۆشان کرد. رێ��ب �هر ک �هرک��وک��ی یهکێک ب��وو ل��هو ی��ازده شۆڕشگێرهی ک ه رۆحیان ئاوێتهی بهفر بوو و ههرهسیان بهههرهسی بهفر هێنا و ههر بهنهمری دهمێننهوه ،رێبهر کهرکوکی ک ه ناوی راستهقینهی خ��ۆی عهلی حوسێن ب��وو ،له خانهوادهیهکی ههژار و نیشتیمانپهروهری شاری کهرکوک لهدایک بووه ،خێزانی رێبهریش وهک ههر خێزانێکی نیشتیمانپهروهری ئهو شاره سیاسهتی کۆچبهرکردن و تهرحیلی رژێمی بهعسیان بهسهردا دهسهپێنرێت و له کۆتایی ههشتاکاندا له واڵتی خۆیدا ناچاری ئاوارهیی و دهربهدهری دهبێت و ل ه یهکێک ل ه ئۆردووگا زۆرهملێیهکاندا نیشتهجێ دهکرێن .بههۆی سهختی و دژواری ژیان و گوزهرانی ئهوکاتهی باشووری کوردستان ،رێبهر کهرکوکی ناچار دهبێت بهنابهدڵی دهستبهرداری خوێندن دهبێت و بهکار و کاسبی ههوڵدهدات کهمێک باری ههژاری و دهرب �هدهری خێزانهکهی کهمبکاتهوه ،بهاڵم وێڕای دوورکهوتنهوهی ل ه خوێندن و ناههمواری گوزهرانی خێزانهکهی بێوچان له ههوڵی خۆ پهروهردهکردن و خۆهوشیارکردنهوه دهبێت و بهزرنگییهوه لهدۆخی ئهوکات ه دهڕوانێت و وهک گهنجێکی هوشیار لهدۆخی ئاوارهیی و ستهمی سهر خێزانهکهی و شارهکهی و تهواوی گهلهکهی تێدهگات. لهگهڵ راپهڕینی جهماوهری بههاری ساڵی()1991 و رزگاربوونی زۆربهی خاکی باشووری کوردستان و لهناویشیدا شاری کهرکوکدا ،رێبهر کهرکوکی بههیوای ئ �هوهی لهگهڵ خێزانهک ه و تهواوی ئاوارهکانی تردا بگهڕێنهوه جێ و واری رهسهنی خۆیان ،لهناوجۆش و خرۆشێکی مهزن دادهبێت، بهاڵم بههاری ئازادی شارهکهی زێده ناخایهێت و لهگهڵ کۆڕهوه مهزنهکهی گهلدا ئهویش وهک گهنجێک رووب���هڕووی دۆخێکی دژواری ژیان و گ��وزهران دهبنهوه ،ب�هاڵم رێبهر کهرکوکی هیوای ب ه ئازادی و رزگاری گهل و واڵتهکهیدا
وتار
18
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
کهم نهبوون ئهو پێیانهی بۆ دواجار بهسهر ئهو تولهرێیانهدا ه چیاوچیا رۆیشتن ،ک بێکۆتایی ههر درێژ دهبنهو ه و لهناکاودا رێبوارێکی رێگای ئازادی قاچهکانیبهسهریدا ه قووڵ و دهخزێ و لهدۆڵ ههڵدێر ه بێ ئامانهکاندا گیانی ئهو رێبوارهی ههڵدهفڕاند .......... یازد ه رۆحی سپی لهشهوێکی کپ کپدا، ه رهنووی بهفری تێکهڵ ب شهوێکی نوتهک نوتهکی شوباتی شووم بوون کز نابێت و لهبهرامبهر ههموو دژوارییهکانی ژیان و ستهمکاریدا ،رێگای تێکۆشان بهرێگای ههره راست دهبینێت بۆ گهیشتن ب ه ئازادی و ژیانێکی شکۆمهند .ه�هر ل�هو ئانوساتهدا لهسهرهتای ساڵی()1991دا تهڤگهری ئازادی گهلی کورد دهناسێت و به فیکر و تێکۆشانی پهکهک ه و رێبهری گهلی کورد عهبدوڵاڵ ئۆجهالن ئاشنا دهبێت .ههر لهو کاتهدا لێبڕاوان ه بڕیاری بهشداری تێکۆشان دهدات و لهههرێمی خواکورکدا لهیهکێک ل ه کامپهکانی پهروهردهیی پارتی ئازادی کوردستان"پاک" پهروهردهی بنچینهیی دهبینێت و پاشان له خهباتی رێخکستنی و جهماوهریدا جێدهگرێت و رۆڵێکی کارا دهبینێت ل ه ناساندنی ئایدیۆلۆژیا و سیاسهتی تهڤگهری ئازادی گهلی کوردستان. ههڤااڵنی رێبهر کهرکوکی باس لهوه دهکهن که لهساڵی()1993دا وهک ئهندامێکی سهرهکی رۆژنامهی واڵت رۆڵێکی کارا دهبینێت ل ه دهرخستن و پێشخستنی رۆژنامهی واڵت که یهکێک بوو ل ه رۆژنام ه ههره بهناوبانگ و ئازادیخوازهکانی سااڵنی نهوهدهکان و سهرهتای سااڵنی ()2000 دا .ههروهها رۆڵێکی گرنگی بینی ل ه وهرگێڕان و بهچاپگهیاندنی چهندین پهرتووکی تهڤگهری
ئازادی و رێبهری گهلی کورد عهبدوڵاڵ ئۆجهالن. رێبهر کهرکوکی وهک نووسهر و رۆژنامهوانێکی شۆڕشگێڕ و نهتهوهیی بهقهڵهمی پڕ ب ه بڕشت و بهجورئهتی خۆیهوه ،رۆڵێکی گرنگی بینی له خستنهڕووی راستییهکان و باڵوکردنهوهی فیکری ئازادی و نهتهوهیی و واڵتپارێزی و ریسواکردنی چهمک ه وابهستهکانی داگیرکاری و تهسلیمکاری. رێبهر له سااڵنی نۆوهدوپێنچ و نهوهدوشهشدا وهک کادیرێکی شۆڕشگێڕ بهحهز و هیوایهکی مهزنهوه لهناو گهلدا کارو خهباتی رێکخستنی و جهماوهری ل ه سلێمانی و گهرمیان بهڕیوهدهبرد و چاالکان ه رۆڵی لههوشیارکردنهوهی جهماوهری گهل بهگشتی و گهنجان بهتایبهتی لهدهڤهرهکهدا دهبینی. دوای ئ���هو ک��ۆم �هڵ��ک��وژی��ی �هی ل����ه()16ی گواڵنی()1997دا لهههولێر روویدا ک ه بهدهیان شۆڕشگێڕ و رۆژنامهوان و هونهرمهند و چاالکوانی گهنج و ژنی تێدا بووه قوربانی و کۆمهڵکوژییهکه رۆژنامهوانانی رۆژنامهی واڵتیشی گرتهوه ،رێبهر کهرکوکی وهک رۆژنامهوانێکی کارا و وهفادار بۆ ههڤااڵنی رۆژنامهوانی لهماوهی چهند رۆژێکدا له گهڵ چهند رۆژنامهوانێکی تر ،رۆژنامهی واڵتی له سلێمانی دهرخستهوه و نهیهێشت پهیڤی ئازاد و بهجورئهتی رۆژنامهی واڵت کپ ببێت و بێدهنگ بکرێت .تهنانهت دوای ئهوهی له ساڵی()2000 دا له سلێمانی له الیهن دهسهاڵتی ئهوکاتهوه رۆژنامهی واڵت داخرا ،رێبهر کهرکوکی لهگهڵ چهند رۆژنامهوانێکی تردا رۆژنامهی رۆناهییان دهرخست و وهک درێژهپێدهری هێڵی نهتهوهیی و دیموکراتی رۆژنامهی واڵت پهرهی ب ه خهباتی وشهی ئازادیخوازیدا .ههر لهههمانکاتدا ،وهک پهیامنێرێکی کهناڵی تهلهفیزۆنی مهدیا تیڤی له شاری سلێمانییهوه رۆژان ه ههواڵهکانی ب ه ناوهندی دهنگوباسی کهناڵهک ه دهگهیاند و دۆخی گرژی و ئاگاداری و زانیاری لهسهر شهڕی سهپێنراوی ئهوکاتهی سهر تهڤگهری ئازادی دهگهیانده گهل. رێبهر کهرکوکی بهتایبهتمهندی فیداکاری و دڵنزمی و راستگۆیی خۆیهوه ،جێی خۆشهویستی و رێزی ههڤااڵنی و گهلهکهی بوو تا له شهوی ( )23لهسهر ()24ی مانگی شوباتی()2001 دا لهگهڵ ( )10لهههڤااڵنی بهر ههرهسی بهفر دهکهون و گیان لهدهستدهدهن و دهچن ه ریزی نهمرانی رێگای ئازادییهوه. عادل مهولود حوسێن ناسراو ب ه واڵت ،یهکێک بوو لهو یازده شۆڕشگێڕهی کهوتن ه ژێر ههرهسی بهفرهوه .واڵت لهخێزانێکی ههژاری شاری ههولێر چاوی بهدنیا ههڵێناوه .خوێندنی سهرهتایی و ناوهندی لهههولێر خوێندووه .ههر لهسهرهتای سااڵنی نهوهدهکاندا بهبیری تهڤگهری ئازادی ئاشنا دهبێت و دهکهوێت ه ن��او کاروچاالکی سیاسییهوه .پاشان ب��ڕی��اردهدات بهشداری لهریزهکانی گهریالدا بکات و لهگۆڕهپانی شهڕدا وهک گهریالیهکی بهجۆش و خ��اوهن وره و وزه بهشداری لهچاالکییهکاندا دهکات ،بههۆی زیرهکی و چوست و چاالکی خۆیهوه زوو دهبێته
Roji_Wilat@yahoo.com
فهرماندهی ک�هرت و لهههرێمهکانی زاگ��رۆس و خواکورکێ و قهندیلدا وهک گهریالیهکی جهسوور و فیداکار و ههڤاڵبهند جێی خۆی لهناو دڵی ههڤااڵنیدا دهگرێت .واڵت ل ه کاتی پشوودا دهرفهتی خۆ قووڵکردنهوهی ل ه فیکر و ئایدیۆلۆژیا بهبنهما دهگرت. لههاوینی ساڵی()2000دا بهشداری ل ه کۆنفرانسی رۆژههاڵتی ناویندا کرد و ب ه روانین و سهرنج و شرۆڤهکانی گفتوگۆکانی کۆنفرانسهکهی دهوڵهمهند کرد ،لهسهر ئهو بنهمای ه بهبڕیار و هیوایهکی مهزنهوه ل ه خهبات و تێکۆشانی تهڤگهری ئازادی بهگشتی و باشووری کوردستان بهتایبهتی دهڕوانی و لهناو خۆئامادهکردندا بوو بۆ بهشداریکردنێکی چاالکان ه ل ه هاوێشتنی قهڵهمبازێکی نوێ ل ه خهباتی باشووردا بۆ ئهو مهبهستهش بهشداری ئهو کۆبوونهوه بهرفراوانه ببوو ک ه ب �هر ل����هرووداوی ههرسی بهفرهکه دهستیپێکردبوو .تا له شهوی( )23لهسهر()24 ی مانگی ش��وب��ات��ی()2001دا ل �هگ �هڵ( )10له ههڤااڵنی بهر ههرهسی بهفر دهکهون و گیان له دهستدهدهن و دهچن ه ریزی نهمرانی رێگای ئازادییهوه. گ��ۆران ف��هرهج خهراجیانی ناسراو ب ه پۆاڵ، گهنجێکی تازه ههڵکهوتووی شاری سلێمانی بوو ،ناوی پۆاڵی لهخۆنابوو ،نهیدهخواست وهک ئهو گهنجانهی لهباشوورهوه رێگای هاتونههاتی ههندهرانیان گرتبوو بژیت؛ بهڵکو دهیخواست لهبهرامبهر نهیاراندا بهرۆحی شۆڕشگێری و خۆشهویستی واڵتهوه ببێت ه پهرژینێکی پۆاڵینی تهڤگهری ئازادی و پێشهنگێکی ئازادی گهنجانی ب��اش��وور .ه�هر ب�هو ههست و هیوایهوه پۆاڵ لهگهڵ دهستپێکردنی پیالنگێری نێودهوڵهتی دژ ب ه رێبهری گهلی کورد عهبدوڵاڵ ئۆجهالن لهساڵی()1998دا بهشداری ریزهکانی تێکۆشان دهبێت و لهناو ژیان و تێکۆشانیشدا خاوهن م���ۆراڵ و ج��ۆش و خرۆشێکی م��هزن ب��وو. کاتێک ک ه رێبهری گهلی کورد بهو پیالنگێڕییه دهستگیر دهکرێت ،پۆاڵ بهورهیهکی بهرزهوه گوڕ بهتێکۆشانی خۆی دهدات و وهک گهنجێک خوازیاره ببێت ه فیداییهکی رێگای ئازادی .ههر بهههمان جۆشیشهوه بهشداری ل ه کۆنفرانسی رۆژه��هاڵت��ی ناوینی ک��رد و بهپێداگرییهوه جهختی لهسهر پێکهێنانی بڕیار و رێنماییهکانی کۆنفرانسهک ه و بهگوڕکردن و بهرزکردنهوهی تێکۆشانی پهکهکه و پ��ووچ�هڵ��ک��ردن�هوهی پیالنگێڕیی نێودهوڵهتی دهک��ردهوه تا ئهویش لهگهڵ( )10له ههڤااڵنی دهکهون ه ژێر ههرهسی بهفر ووهک گهنجێکی پاکڕهوان لهدڵی ههڤااڵنی و گهلهکیدا بهنهمری دهمێنێتهوه. ه��هردی عومهر حهمدی ناسراو ب ه ئ��اری له بنهماڵهیهکی نیشتیمانپهروهری شاری ههڵهبجهدا چاوی بهدنیا ههڵهێناوه ،ههر لهمنداڵییهوه بهکهسێکی لهسهرخۆ و هێمن و هۆشمهند دهناسرا و جێی رێز بوو .ئاری قۆناخهکانی خوێندنی سهرهتایی و ناوهندی و ئامادهیی
Roji_Wilat@yahoo.com
پیشهسازی ل ه سلێمانی ت �هواو ک���ردووه .له س���اڵ���ی()1994دا ب �هه��ۆی دژواری رهوش��ی ئ��اب��ووری و سیاسی ب��اش��ووری کوردستان و نهداری خێزانهکهی دهچێت ه دهرهوهی واڵت و ماوهیهک لهشاری ئهستهنبۆڵ کار دهکات .ههر لهوێ بهچاوی خۆی ههم دڕندهیی و ستهمکاری رژێمی تورکیا دهبینێت و ههمیش تێکۆشان و سهرههڵدان و چاالکیی ه جهماوهرییهکانی کوردان لهو شارهدا دهبینێت .بهمهش ههستی واڵتپارێزی زیاتر گهش ه دهکات و ههردوای گهڕانهوهی له تورکیا له س��اڵ��ی()1995دا وهک گهنجێکی واڵتپارێز له مهڵبهندی رۆشنبیری میزۆپۆتامیا خهباتی هونهری و کهلتووری دهک��ات .ئاری لهگهڵ زیاتر ئاشنابوونی ب ه تهڤگهری ئازادی بڕیاڕی بهشداری ت �هواو لهتێکۆشانی ئازادی دهدات و لهنێو خوێندهڤاناندا خهباتی رێکخستنی پهرهپێدهدات .له ساڵی()1996دا بهشداری له کۆنفرانسی دامهزراندنی یهکێتی خوێندهڤانان و الوانی واڵتپارێزی کوردستان (ی،خ،ل،و،ک) دهک��ات و وهک ئهندامێکی ک��ارای دهستهی بهڕێوهبهرایهتی یهکێتی خوێندهڤانان و الوانی واڵتپارێزی کوردستان کاروخهبات بهڕێوهدهبات. له ساڵی()1998دا کهوت ه سهر رێگای چوون بۆ گۆڕهپانی سهرۆکایهتی و بینینی پهروهرده لهسهر دهستی رێبهری گهلی کورد عهبدوڵاڵ ئۆجهالن ک ه ئهم ه خهونێکی مهزنی ئاری بوو؛ بهاڵم بههۆی هاتنهپێشهوهی گۆڕانکارییهکان و دهستپێکردنی پیالنگێڕی نێودهوڵهتی دژ به ئۆجهالن نهیتوانی بهو ئاواتهی بگات. ههر ل ه زستانی ههمان ساڵدا بهشداری لهخولێکی پهروهردهیی کادیران دهبێت و پاشانیش بهشداری ل ه کۆنفرانسی باشووری کوردستان دهبێت و وهک ئهندامێکی بهڕێوهبهرایهتی خهباتی باشوور لهناو جهماوهردا کاری رێکخستنی بهڕێوهدهبات و لهناو گهنجاندا وهک یهکێک ل ه پێشهنگه خۆشهویستهکانی تهڤگهری ئازادی دهبینرا .ئاری لهماوهی خهباتی لهناو گهنجان و جهماوهردا سێ جار لهالیهن دهسهاڵتدارانی باشوور دهستگیر دهکرێت و ههوڵی تهسلیمگرتن و وازهێنانی لهخهبات و تێکۆشانی لهگهڵ دهدهن؛ بهاڵم ئاری لهبهرامبهریاندا بهرخۆدان دهکات و پێداگری لهسهر تێکۆشان دهکات. لههاوینی ساڵی()2000دا بهشداری لهخولێکی ت��ری پ���هروهردهی ک��ادی��ران دهبێت و پاشان بهشداری ل ه کۆنفرانسی رۆژه�هاڵت��ی ناویندا دهک��ات .دوای کۆنفرانسهک ه وهک ئهندامێکی دهس��ت �هی ب�هڕێ��وهب�هرای�هت��ی ک��ار و خهباتی جهماوهری و رێکخستنی له گوندهکانی بناری قهندیلدا ب�هڕێ��وهدهب��ات .لهزستانی()2001دا بهئامانجی بهشداریکردنی له کۆبوونهوهیهکی رێکخستنی ل ه دۆڵهکوکێ ،دێت ه دۆڵهکوکێ، ب���هرل���هوهی ک��ۆب��وون��هوهک�� ه ت �هواوب��ب��ێ��ت، لهشهوی( )23لهسهر()24ی مانگی شوباتدا لهگهڵ( )10لهههڤااڵنی دهکهون ه ژێر ههرهسی بهفر و بهیهکهوه لهژێر ههرهسی بهفردا گیان
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
لهدهستدهدهن و دهچن ه ریزی نهمرانهوه. دانا عوسمان محهمهد ناسراو ب ه دکتۆر دانا لهبنهماڵهیهکی واڵتپارێزی شاری سلێمانی له دایک بوو .قۆناخهکانی خوێندنی سهرهتایی و ناوهندی و پهیمانگای تهکنیکی بهشی پزیشکی ل ه سلێمانی تهواو دهکات. دانا لهبهرئهوهی لهباوهشی خێزانێکی واڵتپارێزدا پهروهرده ببوو وهک گهنجێکی زرهنگ و هوشیار بهشداری لهراپهڕینی جهماوهری شاری سلێمانیدا دهک��ات .ل �هس��اڵ��ی()1995دا رێکخستنهکانی تهڤگهری پهکهک ه دهناسێت و بهشداری کار و خهباتی گهنجان و خوێندهڤانان دهبێت و بهشداری ل ه دهرکردنی گۆڤارێکی خوێندهڤانان و الوان بهناوی رۆژ دهکات ک ه ئۆرگانی یهکێتی خوێندهڤانان و الوانی واڵتپارێزی کوردستان بوو. دوای شهڕی داسهپاوی ساڵی( )2000بهسهر تهڤگهری ئ���ازادی وهک گهنجێکی هوشیار ههڵوێست وهردهگرێت و روو لهقهندیل دهکات. لهوێ بهشداری لهخولێکی پهروهردهیی دهکات و ب ه حهز و مۆڕال و داخوازییهکی زۆرهوه ئامادهیی خۆی بۆ تێکۆشان نیشان دهدات. تا لهشهوێکی بهفرینی مانگی شوباتی()2001دا لهگهڵ( )10لههاورێبازانی خۆی لهژێر ههرهسی بهفردا گیان ب ه نیشتیمان دهسپێرن و دهچنه ریزی نهمرانی رێگای ئازادی گهلهکهیهوه. خالید محهمهد حوسێن ن��اس��راو ب ه سیپان له خێزانێکی واڵتپارێز و فیداکاری شهقاڵوه له دای��ک دهبێت و خوێندنی سهرهتایی و ناوهندی و ئامادهیی لهشارهکهدا دهخوێنێت. سیپان لهبهرئهوهی لهناو خێزانێکی رهنجدهری نیشتیمانپهروهردا چاوی بهدنیا ههڵهێناوه ،دهبێته هۆگر و ئاشقێکی چاونهترسی رێگای تێکۆشانی نهتهوهیی و شۆڕشگێری .بۆی ه لهساڵی()1995 دا لهگهڵ بیاللی فهرماندهی گیانبهختکردووی برایدا بهشداری تێکۆشانی ئازادی دهبێت .سیپان بههۆی دژواری ب��اری گ��وزهران��ی خێزانهکهی ناچار دهبێت لهپاڵ تێکۆشانی رێکخستنی و سیاسی خۆیدا ،بهکارکردن و کرێکاری بژێوی خێزانهکهیشی دابین بکات. سیپان وهک گهنجێکی پێشهنگی ئ��ازادی لهناو خهباتی یهکێتی خوێندهڤانان و الوانی واڵت��پ��ارێ��زی ک��وردس��ت��ان��دا وهک ئهندامێکی دهستهی بهڕێوهبهرایهتی جێدهگرێت و رۆڵیکی مهزن دهبینێت ل ه هوشیارکردنهوهی گهنجان و خوێندهڤانان و چاندنی رۆحی واڵتپارێزی و شۆڕشگێری لهناو جهماوهردا .ههروهها سیپان لهمهڵبهندی رۆشنبیری میزۆپۆتامیادا بهشداری چهندین کار و چاالکی هونهری شانۆ و گۆڤهند و فیلم بووه و خاوهن توانستێکی هونهری بوو. ل �هس��اڵ��ی()2000دا لهگهڵ ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی باشوور و هێرشکردن ه سهر تهڤگهری ئ��ازادی ل ه ق��هرهداخ و قهندیل ،سیپان وهک گهنجێکی خاوهن ههڵوێستی شۆڕشگێڕی روو ل ه قهندیل دهک��ات و بهگهرمییهوه بهشداری لهچاالکییهکاندا دهک���ات .ت��ا ل��هگ��هڵ()10
19
وتار
ئهو ( )11تێکۆشهره بهیهکهو هلهگهڵ ه زستانی ههڤااڵنیان ل ()2001دا خۆیان بۆ بههارێکی پڕ له ههڵمهتیتێکۆشان ئاماد ه دهکرد .لهو چوارچێوهیهدارۆژێک ه له بهر لهو کارهسات گهڵهاوسهنگهرانیان دهستیان به کۆبوونهوهیهکی بهرفراوان کردبوو تا ه ئامادهکاریهکی بتوانن ب مهزنهو هپێبنێنه ناو بههارێکی تری تێکۆشانیئازادی، بهاڵم ئافاتی سروشت ه جهسته نهیهێشت ب لهو بههارهدا گوڕ بهتێکۆشانی خۆیان بدهن لهههڤااڵنیدا بهههرهسی بهفر گیانی خۆیان فیدای نیشتیمان و گهل ه ئازادیخوازهکهیان دهکهن. ههروهها لهناو ئهو تێکۆشهرانهی رێگای ئازادیدا عهدنان قامیشلۆ و چهکدار ئامهد و دهلیل دێرکی و خهلیل ئورفایش ههبوون ک ه سااڵنێکی زۆر لهریزی تێکۆشانی گهریالییدا بێوچان لهئاستی فهرماندهیی و بهڕێوهبهرایهتییدا لهناو چاالکی و بهرخۆدانی شۆرشگێڕانهدا بوون و بێدوودڵی و بهفیداکاریی مهزنهوه بهشدارییان لهناو ههموو شێواز و جۆرهکانی خهباتی رێکخستنی و سیاسی و جهماوهریشدا کردووه و ببوون ه جێگای رێز و خۆشهویستی ههڤااڵنیان و گهلهکهیان. ههروهها میرخان ک ه تێکۆشهری ههره بهتهمهنی ناو ئهو پۆل ه گیانبهختکردووان ه بوو ،میرخان که بهمهبهستی بینینی خولێکی پهروهردهیی هاتبووه دۆڵهکوکێ ،بهرلهوهی خولی پهروهردییهک ه تهواو ببێت ،لهگهڵ( )10لههاورێبازانی خۆی لهژێر ئهو ههرهسی بهفرهدا گیانی خۆی بهنیشتیمان و گهلهکهی دهسپێرێت. ل ه سێزدهمین ساڵیادی گیانبهختکردنی ههر یانزه شۆڕشگێڕی گهلهکهماندا دروود بۆ گیان ئهو ههڤااڵن ه و سهرجهم تێکۆشهرانی رێگای ئازادی کورد و کوردستان. hesencudi@gmail.com
وتار
20
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
Roji_Wilat@yahoo.com
نامەیەكی كراوە بۆ ...پەكەكە
ن /كامەران گوڵپی تكای هەموو كوردان ئەوەیە بێ ئۆمێدمان مەكەن لەو وێنە جوانەی كە الی تاكی كوردی لەهەرچوار پارچە دروستان كردووە .ئاواتی چەندین ساڵەی ئەم نەتەوەیە بەبا نەدەن بەخۆ نزیككردنەوە لەمەرامی حزبی و فرۆشتنی خەبات و شەونخونی چەندین ساڵە بەكورسیەكی لەرزۆكی دەسەاڵت لە پێناو ڕازیكردنی واڵتانی سەردەستە و پاشكۆكانیان بەجۆرێك حەزی ژمارەی بانكی و كاژاوەی ئۆتۆمبێل و پاسەوانی بێ شومار و كۆشكنشینی بكەنە ئامانجی دوای دەسەاڵت .تكاتان لێدەكەین لە زەمەنی ئاوابوونی بیری نەتەوەییدا تاكە هیوای بەرخودان بوون بەرامبەر زلهێزترین سوپا و جبەخانەی دەوڵەتی تورك بەپێچەوانەی هەموو هاوكێشە سەربازیەكان كە( ناهاوسەنگی هێز شكستی بەدواوەیە) ،بەاڵم ئێوە توانیتان ئەم لۆژیكە ئاوەژووبكەنەوە بە ئۆمێدخستنە سەرنەتەوەكەتان لەبڕی دوژمنان، تكامان وایە ئێوە بوون توانیتان هاواری ئازادی لە خنكاندن ڕزگار بكەن ،بۆیە ئۆمێد دەكەین دوای دەس��ەاڵت پارێزەری ئ��ازادی بن بۆ نەتەوەكەتان بەپێچەوانەی وویستی واڵتانی خ��اوەن بڕیار. تكاتان لێدەكەم هەروەك ڕۆڵتان بۆ ژنان گێڕایەوە لەبەرخودان وچاالكیدا هاوشانی پیاوان بوەستنەوە، بەهەمانشێوە دوای دەس��ەاڵت ژن��ان نەخەنەوە ناوبازنەی كااڵفرۆشیەوە بۆ زیادكردنی سەرمایە ه��ەروەك ئیستا باوە لە دونیای سەرمایەداریدا. تكاتان لێدەكەم ئێوە بزوێنەری ن��ەوەی نوێی نەتەوەكەمان بوون بۆ پیرۆزڕاگرتنی ناوی نیشتمان و ئیبراهیم ئاسا بتی چەندین ساڵەی(ئاغا و ڕەعیەتتان)بەبازوی بەرخودان شكاند و لەجێی ئەودا دەستەواژەی(هاونیشتمانیتان) چەسپاند، ئومێدەوارین پارێزەری سەربەخۆیی ئەم ڕێچكەیە بن. ئێوەبوون دەس��ەاڵت��ی قەتیس م��اوی چەندین ساڵەی الی پیاوانتان گێڕایەوە بۆ ژنان بەمتمانە بەخۆبوونەوە(بەهاوسەرۆك) كردنیان لەكاری
سیاسیدا بۆیە ئۆمێد دەكەین ئەمە ڕاستی بێت و میللەتی كوردی لەخەو ڕاچڵەكاند بێت بۆ ژیانێكی ئازاد. تكای كوردان ئەوەیە كە هەروەك چۆن توانیوتانە پاش شەهیدبوونی ڕۆڵەكانی نیشتمان مەزارگەی شەهیدان لە كۆشكی فەرمانڕەواكان پاك و خاوێنتر ڕاگرن ئاواش خانەوادەی شەهیدانمان سەربەرز ڕاگرن بە دوورخستنەوەیان لە بەكۆیلەبوون لەپێناو موچەیەكدا كە كەرامەتی تیاپارێزراو نەبێت ،بەاڵم شتێكی دڵخۆشكەرە كە گۆڕەكان لەیەك ئاستدان بەپێچەوانەی بیروئایدیاكانی تر كە (پلەی سەربازی و پێگەی سیاسی شێوەی گۆڕەكە دیاری دەكات) كە خۆی لەخۆیدا ئەم ڕێچكەیە دروستكەری چینایەتیە لەنێو كۆمەڵگەدا .تكامان وایە هەرچۆن لۆژیكی دانوستانتان لەگەڵ َدوژمن گۆڕی بەسەركەوتن دوور(لەئامێزگرتن و ماچ كردن) ،ئاواش پارێزەری ئەو سەربەرزیە بن كە بۆ تاكی كوردتان هێنایە تۆماركردن .ڕێزلەبیروبۆچونی نەتەوەكەتان بگرن بەفراوانكردنی بازنەی دۆستایەتی و تەسككردنەوەی بازنەی دوژمنایەتی. تكامان وایە هەرچۆن وەهمی دستەواژەی سنورتان ل��ەالی ئێمە سڕیەوە ،بەهەمانشێوە پارێزەری سنوری كوردستان بن لە دەسەاڵتدا. تكامان وایە هەرچۆن لە خەباتی شاخدا ئەرك نەبوون بۆ میللەت و نانی خۆتان ،خۆتان دروستتان دەكرد جیاواز لەهەموو ال ئاواش لە دەسەاڵتدا بەدیهێنەری سەرچاوەی قوتی میللەت بن نەك پێچەوانەكەی. تكامان وایە هەرچۆن جیاواز لە هەموو شۆڕشەكانی تری ك��ورد توانیتان سیمای پاكی ڕوخسارتان بەجوانی ڕاگ��رن دوورل��ە (هێشتنەوەی ڕیش و قژی درێژ) ،بەهەمان شێوە لە دەسەاڵتدا دڵتان بەپاكی ڕاگرن بەرامبەر بەداواكاری نەتەوەكەتان. تكامان وایە هەرچۆن بەیاساجلوبەرگتان لەخەباتدا هاوتای یەك بوو ،بەهەمانشێوە لە دەسەاڵتدا یاسا بەسەروەر بگرن و كەلتوری خزم خزمێنە و گەندەڵی لەگۆڕ نێن بۆ ئەوەی نەتەوەی كورد بەزیندوویی بمێنێتەوە نەك ئیفلیج بكرێت بەلوژیكی
لە مێژینەی(مانەوە بۆ بەهێزە) .تكامان وایە ئێوە پێشەنگ بوون لە ئاشناكردنمان بەوەی كە ڕۆڵەكانی ئەم میللەتە لە شاخ پەروەردە دەكرێن بۆ دوای خەبات لە ژیانی مەدەنی و نۆرماڵدا بۆیە ئۆمێدمان زۆرە كە ئەوانەی دەبنە كاربەدەست پ��ەروەردەك��راون بۆ قۆناخی دوای بەرخودان. ئێستا تكامان وایە لە ئێوەی سەربڵند كە ئەم هەموو دەستكەوتانە بپارێزن و ئەو مارەتۆپیوانەی فڕێدەدرێنە بەردەمتان لەژیانی شاهانە و سامانی زۆر و فرۆشتنەوەی ئازادی بەمیللەت و بەتااڵنبردنی داهاتی نەتەوەكەتان بەدووربگرن؛ چونكە ئێوە سەرمەشق ب��وون بۆ نەتەوەی ك��ورد بەجۆرێك هەموو تاكێكی كورد خۆشەویستی بۆ خەباتی چەندین ساڵەی ئێوە حەشارداوە بۆ بانگەوازی ڕزگ��اری كوردستانی گ��ەورە هەركات قۆناخەكە خەباتی نەتەوەی خواست .هەرئێوە بوون بەهەموو جیهانتان سەلماند كەسەركردە كاتێك سەركردەیە سەرمەشق بێت لەبەرخودان نەك لێدوان و توانەوە لەبازنەی داخوازی دوژمنان .ئێوە بوون توانیتان فەرماندە بۆ خەباتی شاخ واپ��ەروەردە بكەن كە تنها لەیەك شوێندا بناسرێتەوە كە سەنگەری ب��ەرەن��گ��ارب��وون��ەوەی دوژم��ن��ان��ە ن��ەك ب��ە زۆری خزمەتگوزار. تكامان وایە بەرخودان لەئیمرالیەوە دەستی پێكرد بۆیە پێویستە لەپێناو مانەوەی نەتەوەكەماندا خۆڕاگری ئامانج بێت بۆ ساردكردنەوەی دوژمنان و خۆڕاگری لە ئاست ئەو هەموو ئارەزوبازیەی سەركردەكانی پێوە گ��ی��رۆدە ب��ووە بەجۆرێك بەرخودان تەنها وشەیەكە لە نوسیندا دەبینرێت. تكامان وایە ئێوە فیرَتان كردین كە سەرۆك دەبێت لەپێناو ئازادی نەتەوەكەی ئازادی خۆی ببەخشێت بۆیە پێویستە ئەو ڕێبازە زیندوو ڕاگ��رن .ئێوە ووتتان شەهید نامر ێ ...تكایە ڕێزلە خوێنی بەرخودانیان بەرز ڕاگرن .ئێمە ئۆمێدی ئێوەبووین لە پشتگیری لە خەباتدا دژی دوژمنان ئێوەش ئومێدی ئێمە بن لە بێنازنەكردنمان لە ووشەی (ئازادی و دادپەروەری) ،دوای دەسەاڵت.
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
Roji_Wilat@yahoo.com
21
وتار
مووچه ،حکومهت ،پهرلهمان ،کوردستانێکی بێ ژێرخان
ن /سهردار ستار لهگهڵ نوسینی ئهو بابهتهم ( )145رۆژ بهسهر ه�هڵ��ب��ژاردن تێپهڕدهبێت ،بهاڵم تائێستا کابینهی حکومهتی نوێ دروست نهبوو )145( ،رۆژه حکومهت کاربهڕێکهره، پهرلهمان وهک قاوهخان ه تهنها چاو و قاوهی تیا ئهخورێتهوه ،هیچ ئیرادهیهکی نیی ه نهبۆ دانانی یاسا و ن ه بۆ لێپێچینهوه لهحکومهت. هیچ شتێک من نابهستێتهوه بهو حکومهته، نا ل ه رابردو و نهئێستاش ،بۆی ه من کهباسی حکومهت ئهکهم لهخۆشی ئهوهی ک ه لیستی براوه دهسهاڵت بگرێ بێگومان بۆ ئهوهم نییه، ههمانکات هیچ رۆژێکیش بهلیستی براوهم نهگوتوه کارێکی باشهت کردوه ،لهتهمهنی ( )22ساڵیدا من رکابهری ئهو حکومهته و ئهو لیستهم ،بهاڵم راستیهک ههی ه ئهویش قوتی هاواڵتیان ههمووی له دهستی ئهوانه دای��ه ،بهڵکو ئهگهر حکومهت دروستبێ الی کهم ههندێک دهرف��هت دروستبێ بۆ
لێپێچینهوهو رێگری کردن ل ه گهندهڵیهکانی دهس���هاڵت ،ههمانکات تا ئاستێکیش بێ ژیانی هاواڵتیان نهکهوێت ه مهترسیهوه ،بۆیه دواخستنی پێکهێنانی کابینهی حکومهتی نوێ بۆ ئهوهی ژیانی هاواڵتیان لهم ه خراپتری بهسهرنێ و هاواڵتیان بتوانن ب ه شێوازی گونجاو مافهکانی خۆیان بهدهست بخهن، بهتایبهت ل ه مهسهلهی مووچه ،چونک ه ئهو حکومهت ه حکومهتی مووچ ه دابهشکردنه، نهک دروست کردنی ژێرخان و سهرچاوهکانی بهرههمهێنان. قسهیهک ههی ه ئهڵێن پارتی ب ه ئهنقهست حکومهت دروس��ت ناکات ،رێی تێدهچێ، چونک ه ههموو جومگ ه سهرهکیهکانی له دهس��ت��دای�ه ،ب��ۆ پ��ارت��ی ئ�هگ�هر حکومهت دروست نهبێ باشتره ،ههمانکات حکومهتی بنک ه فرهوان سهرئێشهی بۆ پارتی زۆره، بۆی ه بهکاوهخۆ شاندهکانی سهردانی ئهو لیست و ئهم لیست ئهکات .لیستهکانی تر ئهتوانن شتێک له کابینهی نوێ بگۆڕن؟
بهڕای من گۆڕانی بهمیسقاڵ ئهبێ بکرێ!! چونک ه خودی پرۆژهو زهنیهتی بهڕێوهبردنی حکومهت ل ه دهستی پارتیدایه ،پارتیش به زهنیهتی ( )22ساڵی راب��ردو و کارهکانی بهردهوام ئهکات ،ئهگهر ترسێکیشی ههبێ، ئهویش ب ه ڕێگای جۆراوجۆر حهقانیهتی خۆی دهردهخا. پارتی بهنیازبوو دوای ئهوهی له فرۆشتنی نهوت ب ه بۆری لهگهڵ تورکیا سهرکهوتو ب��ێ ئ �هوک��ات حکومهت دروس���ت بکات، بهاڵم ئهمریکا و مالیکی و فهتحواڵ گوڵهن بهرنامهکهیان تێکدا .ل ه ئێستا پارتی خۆی لهناو قهیران دایه ،ههرێمی کوردستانیشی خستۆت ه ناو قهیران .وهک بهرنامهیهکیش ههر ماوهی ساڵێک تا دوو ساڵ قهیرانێک دروست دهکا ،ئهوهی دوو ساڵ پێش ئێستامان لهبیر نهکردوه ،لهسهر مهسهلهی متمان ه سهندنهوه لهمالیکی و هێزهکانی ئۆپهراسیۆنی دیجله خهریک ب��وو ش �هڕی جیهانی دروستبێ، بهاڵم لهکۆتایدا مالیکی ل ه ههولێر فهرشی
وتار
22
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
سووری بۆ رایهخستراو ل ه رێگای ئێرانهوه بهرنامهیهکی نوێیان بۆ دهسهاڵتی مالیکی و بارزانی داڕشتهوه .ئهگوترێ مالیکی و بارزانی ههردهم نا دهمێک ناکۆکی ههرێم و بهغدا قوڵهکهنهوه ،مهبهستهکهشیان سوود وهرگرتن ه ل ه دهمارگیری شیعی و دهمارگیری ک��وردی ،ئێستاش سهردهمی ههڵبژاردنه ئهگهر بابهتێکی دهمارگیری توند نهبێ دوای ( )145رۆژ ل ه ههڵبژاردنی ههرێم و دروست نهکردنی حکومهت ،پێمناڵێی هاواڵتی بۆچی دهنگ بداتهوه پارتی بۆ بهغدا ،بۆی ه پێویست دهکا قهیرانێک دروستبکهن. دهسهاڵتی ههرێم چهند ساڵێک ه ب ه فێڵی بهناو شهرعی ب�هڕێ��وه دهچ��ێ��ت ،نمونهی درێژکردنهوهی تهمهنی سهرۆکی ههرێم بوو بهنایاسایی ،ب �هاڵم بهشهرعی ،ئهو بهناو سهرۆکانهی لهههرێمی کوردستانن بهوانهی حیزب ه کالسیکهکانیش ،ئهگهر سهرۆک نهبن ئهمرن ،دهبێ سهرۆکبن ،ئهگهر حیزبهکهیان چ��وار کهسیش بێ پێویست ه س �هرۆک بێ، ههندێکیشیان دهبێ سهرۆک بن جا ل ه ههرێم بێ یان ل ه بهغدا ،کێش ه نیی ه گرنگ ئهوهیه س �هرۆک بێ .ئهگهر به نایاسایی بارزانی تهمهنی درێژنهکرابووایهوه ئهوا نهدهگیشته ئ�هوهی ک ه ئامادهکاری ئهوه بکا ل ه دوای تاڵهبانی شوێنهکهی ل ه بهغدا پڕبکاتهوه، دی��س��ان ک��ردهوهی��هک��ی ن��ای��اس��ای��ی ب �هاڵم شهرعیه ،پهرلهمان بهکراوهیی هێشتنهوه تاکو ب���هئ���ارهزووی خ��ۆی��ان بتوانن ههم لهناڵیش بدهن ههم ل ه بزماریش ،دیاره ئهو دهسهاڵت ه تهنها سوود ل ه نمون ه خراپهکانی
دیموکراتی ئهکات نهک باشهکان .ئهوهی ئێستا تهقلیدی ههڵبژاردنهکانی راب��ردووی بهغدای ه ک ه ئهزمونێکی دۆڕاوبوو ،ئهمڕۆکهی لێ کهوتۆتهوه ک ه گهورهترین قهیران ه بهغدا بهناوی شهڕی سونن ه و شیع ه پێیدا تێپهڕ ئهبێ. لهئێستا ژیانی هاواڵتیان ل ه مهترسیدایه ،ئهو مهترسیهیی لهسهر هاواڵتی ههی ه بهمووچه چارهسهر ئهبێ ،ب�هاڵم چارهسهربوونێکی کاتیه ،دهوڵهت ه نهوتیهکان کهمترین پشت بهخۆبهستوون ل ه دابینکردنی ئابووریهکی تهندروست و بۆ کاتێکی درێژ ،ههر ههموویان وهک کۆڵۆنیاڵ دهژین ،ههرێمی کوردستان بهناو ئازاده ،بهاڵم لهالیهنی ئابووری کۆڵۆنی تورکیا و ئێران و عێراقه .کوردستانێک که ئهوهنده دهوڵهمهنده بهسامانی کشتوکاڵی و ئ��اژهڵ��داری و م �هع��دهن ،بۆچی بگاته ئهو ئاستهی ئهگهر مانگێک مووچ ه نێت لهبەریهک ههڵوهشێ و ههموو هاواڵتیانی بێن ه سهر جاده ،دهسهاڵتی ههرێم ئهوهندهی پارهی ههبوو ههمووی دا ب ه بهرزکردنهوهی باڵهخان ه و زۆر شتی دی��ک��ۆری ک ه هیچ پێویست ناکا ،ب �هدهه �هزاران کهس ب ه بن دیوار پارهیان ب ه میلیۆنان پێدهدا بێ ئهوهی بهقهد پووشێک سودیان ههبێ ،ه �هزاران گوندی تووشی چۆڵبوون کرد و خهڵکهکهی کردۆت ه ئاسایش و پێشمهرگهی بن دیوار ل ه شار ،ههموو کهلوپهلی ژیانی هاواڵتیان لهههرێمی کوردستان ل ه تورکیا و ئێران دێن، مووچهکهش ل ه بهغدا ،ئهی پێم ناڵێن مام و برازا سهرۆکی چین لهم ههرێمه؟؟
Roji_Wilat@yahoo.com
بهدهههزاران کهس ه بن دیوار پارهیان ب ه میلیۆنان پێدهدا ب بێ ئهوهی بهقهد پووشێکسودیان ههبێ ،ههزاران گوندی تووشی چۆڵبوون کرد و خهڵکهکهی کردۆته ئاسایش و پێشمهرگهی ه شار، بن دیوار ل ههموو کهلوپهلی ژیانی هاواڵتیانلهههرێمی ه تورکیا و کوردستان ل ئێران دێن ،مووچهکهش ه بهغدا ،ئهی پێم ناڵێن ل مام و برازا سهرۆکی چین لهم ههرێمه؟؟ .......... پارتی بهنیازبوو دوای ئهوهی لهفرۆشتنی ه بۆری لهگهڵ نهوت ب تورکیاسهرکهوتو بێ ئهوکات حکومهت دروست بکات ،بهاڵم ئهمریکا و مالیکی و فهتحواڵ گوڵهن بهرنامهکهیانتێکدا. ه ئێستا پارتی خۆی ل لهناو قهیران دایه، ههرێمیکوردستانیشی ه ناو قهیران خستۆت
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
23
وتار
برا لە پشت برا بێت مەگەر بەاڵ الی خوداوە بێت
بۆ ئەوەی مەشخەڵی ئازادی تا دوا قۆناغ بەردەوام بێت نزای ئەوەتان بۆ دەكەم ،ساڵوی باوەڕتان پێبگات ن /هیدایەت محمد ئەمین مێژو ئەوەی سەلماندووە چەند هەزار ساڵ پێش ئێستا كوردستان نیشتمانی كوردان بوو .رێژەی دانشتوانەكەی زیاتر لە پەنجا میلۆین مرۆڤ دەبێت .یەكەم گەلە لە دنیادا بەم رێژە زۆرەوە بێ دەوڵەت بێت ،لەسەرخاكی خۆی وەك نامۆیەك تەماشای بكەن ،وەك هێمنی شاعر دەڵێت":لێ دووان بەكوردی حەرامە دوژمن دەلێت بێتامە". لە كۆتایی جەنگی جیهانی یەكەمەوە كوردستان بەسەر چوار دەوڵەتی تورك و فارس و عەرەبدا دابەش كرا ،بێگەرانەوە بۆ هیچ پرسێك بە كورد. لەو كاتەدا ( )193دەوڵەتیان دروستكرد)22( . دەوڵەتی عەرەبی هەر لەو كاتەدا دروستبوو. گەلێكی خاوەن شارستانی و مێژویەكی دێرین، زمان و خاك و كەلتووری جیاواز بوو بە قوتی بەرژەوەندی دەوڵەتە سوێند خۆرەكان .كورد كەوتە بێ هیوای و تروسكاییەك نەمابوو. ه��ەزارەه��ا مرۆڤی بێتاوان و ه��ەژار داب��ڕان و دابەشكران بەسەر چوار دەوڵەتی داگیركەردا. كوردان لەناوچون و هیوای ژیانیان كوژایەوە. لەودەمەوە تا ئیستا گەمارۆی ژیانیان داوین، هەموو هەوڵێكیان داوە بۆ لەناو بردنمان و ژیانی خۆیان بكەنە بەهەشتی سەرخاكەكەمان. لەهەموو بەرەكەتەكانی ژیان لەسەرخاكەكەمان بەهرەمەند بوون .سەد ساڵە سفرەی ستەمیان بۆ ڕاخستوین .دەموو قەپۆزی خوێناویان ،خرتە خرتی ئێسقانی شكاومان دەهاڕێت ،گەنجانمان كەمەریان لەژیر ب��اری خەمو و نائومێدیدا دەشكێت و لە گەڵ مردندا دەست لەناودەستن. دایكانمان فرمێسكی ژیانی پڕ لە ئەندیشە و ناسۆریان هەرگیز وشك ن��ەك��ردەوە ،كورەی ئاگریان ئەمەندە گەرم كردووە كاتی ئەوە هاتووە خویان بسوتێنێت .ئیتر بەسە بۆ دێوانەكردنی خوێن ساردترین كەس ،كاتی ئەوە هاتووە هەر مرۆڤیكی كورد و كوردستانی لەهەر قوژبنێكی ئەم جیهانەدا بێت ئ��ەوەی لە توانایدا بێت پێشكەشی گەلەكەمان لە رۆژئاوادا بكات .هیچ پاساوێك نەماوە بۆ مرۆڤی كورد ،بۆ خۆدزینەوە لە ئەركی پیرۆز بە باوەر و ئومیدێكی بەتین دەستمان دەگات بەهەموو سەركەوتنَیك .لە بەرامبەر ورەی پۆاڵیندا دەسەاڵتێك هاوتای بەرگری نابینم ،دوژمنان ب��ەدوای ب��اوەڕی لە دەس چوویاندا دەگەرێن هاوپەیمانی و هەوڵە مردووەكانیان بەشێوازێكی تر زیندوو دەكەنەوە. گروپی پیاوكوژ و خوێنخۆری هاوبەشیان
هەیە ،دەسەاڵتدارە گەورەكان ئێستاش چاوی ڕاستیان نییە لە ئاستمان تا ڕاستیەكان ببینن. ئەو واڵتانەی كوردیان بەسەردا دابەشكردووە دەیانەویت مردنمان بەدڵی خۆیان بۆ هەڵبژێرن، گوایە ئێمە نازانین بمرین ،برا و خوشكەكانمان لە رۆژئاوا كە جەژنیان نەكرد بەكاسییەوە لە خوم پرسی كورد بەدرێژایی مێژوو ئەو سەرهەڵدان و شۆرش كردن و ناڕەزایانەی كردویەتی بۆ رزگ��اری لەبندەستی هەر خۆی خۆی تاوانبار ك��ردوە .گوایە ئەو سەركردانەی پێشی ئەم نەیانزانیوە شۆرش بكەن و گەل ڕێك بخەن بۆیە سەرنەكەوتوون ،كە نۆرەی شكستی خۆی هاتووە شكست و مەرگی یەكسان بینیوە ،هەڵە و كەم و كورییەكانی خۆی نەبینیوە ،ئەوەی كە دەهات ئەوی پێش خۆی تاوانبار دەكرد .بە ئەوەی شێخ بوو عەشایەر بوو سەرۆك هۆز بوو مەال بوو ماركسی بوو چەپ بوو. خوزگە نوسەرێكی بەئاگا و راستگۆ زیانی شكستی شۆرشەكان و شەڕی براكوژی دەنوسی تا بزانین چەندە زیانمان لە خۆمانداوە .لە پاش ئەوە دەستمان لەیەكتر تاوانباركردن بۆ هەتاهەتایە هەڵدەگرد .ئەم دۆخەی ئەمڕۆ لە هەرێمی باشورد بوونی هەیە هەلێكی زێڕینە بۆ هەموو پارچەكانی تری نیشتمان ،نابێت لەدەستی بدەین .سەردەمانێك ئێمە شتێكمان نەبوو لەشەڕدا لەدەستی بدەین؛ بەاڵم ئیستا ه��ەرێ��م گرنگی ژی��ان و م��ردن��ی ه��ەی��ە .ئەم دەسكەوت و سامانە گەورەیە ،سەروەتی هەموو نەتەوەكەمانە لە سەرتاسەری كوردستاندا. هی ئەوانەیە كە چوونە ژیر گڵەوە لەڕێَگای سەربەرزی نیشتماندا .نابێت ئێمە ئیمپراتۆری م��اددی دروس��ت بكەین ،براكانمان لە رۆژئ��اوا ڕوەووڕی شەڕی لە سەرەوی تاریكییەوە رەنگیكی تر نیە برۆن .ئەمریكا ئێمەی لە دۆزەخی سەر زەوی ڕزگار كرد ،بەرەی كوردستانی و پارت و رێكخراوە ئاشكرا و نهێنیەكان و خەڵكی بێالیەن و دلسۆزی گەلەكەمان ،بەجاش و خیانەت كارەكانەوە هێزیكی زۆر و زەبەالحیان پێكهینا. كە"ئەمریكا" جڵەوی بۆ ڕژێمی لەناوچوو شل كردەوە لە ماوەیەكی كەمدا ئارام گرتن لە وزەی كەسدا نەما .بە بێ پرس سنوری مینڕێژمان بڕی و چوینە باوەشی گەكەمان .ئێست ا كە ئێمە باشین نابێت گونجی عافێت بگرین و براكانمان ژیانیان لەناو دەب��ەن لە دورەوە تەماشایان بكەین .با ڕێگە نەدەین داگیركەران بیرو باوەڕمان دەستەمۆ بكەن ،واز لە ڕیشەی
الوازی وەكو ترس و توڕەیی لەیەك كینەی كۆن بهێنین .دەبێت سەرۆكەكانمان ڕەنج و نەهامەتی بۆ خۆیان هەڵبژێرن و ئاسودەیی بۆ گەلەكەیان هەڵبژێرن ،نەك سنورەكەیان لێداخەن .نابێت خۆمان بەدەستی خۆمان ئازار بچێژین .گەلی خۆرئاوامان پسپۆڕن لە ئازار چەشتندا ،باش دەزانن بۆ گەیشتن بەئامانجە گەورەكان دەبێت لە خۆشیە بچوكەكان خۆ بەدوور بگرن ،دڵنیان بە ئاهەنگی سەركەوتن شاد دەبنەوە ،بۆیە هەر وەك��و شێر هەڵمەت دەبەنە سەر خواست و ئارەزوكانیان .هیچ گەلێك بە بێ هەڵەی گەورە و زۆر ،نەگەیووەتە ئامانج؛ بەاڵم لە هەڵەكانیان وانە فێر بوون .سەركردەكانیان هەڵەیان كردووە و قەبوڵیان ك��ردووە .سەركردەی ئێمە هەڵە دەكات و قەبوڵی ناكات ،بۆیە گەرای گومان و دوو دڵی و خەیاڵ الی گەلەكەمان گەشە دەكات. با متمانەی ئەوە الی گەل دروست بكەن كە ئەوان پارێزەری خەونەكانی ئەوانن .گەورەترین دەرد و ڕەنجیان لەسەر الدەبەن ،لێرەدا ناكۆكی و گومان كۆتایی پێدێت؛ چونكە كاتی ئەوە هاتووە كارە نەتەوەییەكانمان ئەنجامبدەین ،نەك بە درێژایی ڕۆژ خەویان پێوە ببینین با بۆ ڕوبەڕو ونەوەی كارە چارەنوسسازەكانی نەتەوەكەمان وەك سپێدەی ب��ەرە بەیان ئامادە بین .ئەو دوژمنانە كارتان تێنەكەن وا خۆیان كردوەتە مۆڵگەی ڕق و كینە و ئیرەیی پارەكوشتونی و تەنها بۆ خواردن و خواردنەوە و ڕابواردن دەژین، وا نەزانن گەلی باشور لە سێبەری بارودۆخێكی خۆشیدا ئەژین .دڵمان لە گەڵتان ئەقرچێت ،بەر لەسەرنەكەوتن دەبێ ئازاری سەرنەكەتنی كاتی بچیژن .لە گەشەكردن و پەرەپێدان ڕامەوەستن، هیوادارم تاسە و هەڵوەدای سەركەوتنتان خاو نەبێتەوە ،تا دوا قۆناغی سەركەوتن هەموو گەل لە گەڵتاندایە ،هەموو تاكێك مانگانە داهاتی رۆژیك بگەیەنێتە دەستان گیرفانی ئێمە لە دڵی دوژمنان پاكترە .دەبا ئێمە پشت و پەنایان بین، گەر لەروی دینیەوە بێت ئەوا برای دینیمانن، گەر ل��ەڕوی مرۆڤایەتیشەوە بێت هەموومان مرۆڤین ،گەر لەروی نەتەوەیەوە بێت ،كوردایەتی گەورەترین هەڵوێستە ،هیوادارم لەم سەردەمەدا الوەكانمان واز لە پێشبركێ لە جوانپەرستیدا بهێنن ،تا تنۆكێك خوێن لە دەمارەكانتاندا ماوە خاو نەبنەوە ،بەرگەی توندترین ڕەشەبای ژیان بگرن ،بۆ ئەوەی مەشخەڵی ئازادی تا دوا قۆناغ بەردەوام بێت ،نزای ئەوەتان بۆ دەكەم ساڵوی باوەڕتان پێبگات.
وتار
24
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
Roji_Wilat@yahoo.com
كۆنگرەی نەتەوەیی و ڕێگریەكانی بەردەمی نەریمان ئەحمەد گەلی ك��ورد یەكێكە ل��ەو ن��ەت��ەوان��ەی كە لە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست پێش لە ()10ه��ەزار ساڵ ژی��اوە و بە چەندین ن��اوی ج��ۆراوج��ۆر بانگ كراوە وەك (كوردیا ،كوردیوانا ،كاردۆكیا)...، و چەندین ن��اوی ج���ۆراوج���ۆر ،...ئەمە وەك نەتەوە .وەك ناوی واڵت ناوی (كوردستان) لەم خاكە نرا كە مێژووی ناونانی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی(سوڵتانی سەلجوقی) ،لە ئێران لە سەدەی (یانزە)دا كە ئێستاش بە هەمان ناو بانگ دەكرێ .ئەوەی جێگەی خۆیەتی باسی بكەین ئەوەیە كە نەتەوەی كورد یەكێكە لە نەتەوە هەرە كۆنەكانی ئەم ناوچەیە و خاوەنی كۆنترین شارستانیەتە لە جیهاندا و هەروەها خاوەنی كۆنترین ئاینی ئاسمانییە كە ئاینی (زەردەشت)ە و بە پێی بەڵگەنامە مێژووییەكان ساغ بوەتەوە كە هەر لەم ناوچەیەوە و لە ناو كورداندا شۆڕشی
پێویستیەكیهەرە مەزن لە ئێستادا بۆ گەلی كورد ،بەستنی كۆنگرەی نەتەوەییە بەبێ گوێدانە جیاوازی مەزهەب و تەقالید .هەر ناوچەیەك كوردی تیابێت بەشداری پێبكرێت و هەندێ لەو ناوچانەش كە بەهۆی هەڵەی پارتە سیاسیە كوردەكانەوە لە مێژووی كوردا كە بەهۆی جیاوازیان لە مەزهەب یان لە باوەڕیان یان جۆرێك لە سیاسەتی (ئاسیمیالسیۆن)كە دەوڵەتەهەرێمیەكان بەسەر گەلی كوردیان هێنا بۆ بچوككردنەوەی قەبارەی كورد جارێكی تر لە رێگەی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەییەوەبگەڕێنرێنەوە باوەشیكوردستان
(زمان) سەری هەڵداوە و ئەوەی كە باس دەكرێ ئەوەیە كە نەتەوەی كورد خاوەنی كەلتور و داب و نەریتێكی كۆمەاڵیەتی ئێجگار جوانن بە بەراورد بە نەتەوەكانی تری ناوچەكە و جیهان .كورد پێش لە (شەش)هەزار ساڵ پەیوەندی ژن و ژن خوازی(هاو ژینی) و سەردانی كردنی یەكتر لەناو خۆیدا هەیبووە .لە گەڵ هەموو ئەو ڕاستیانەی كە باسمان كرد نەتەوەی كورد بە ب��ەراورد لە گەڵ نەتەوەكانی تری دنیا ،دەبوو لە هەوویان زیاتر خاوەنی ماف و سەربەخۆیی و ژیان كردنی وەك نەتەوەیەكی ئازاد هەبوایە ،بەاڵم ئەوەی كە جێگەی داخە ئەوەیە كە گەلی كورد بەردەوام لە شەڕدا بووە بۆ بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەكانی خ��ۆی .ئەمەش بۆ چەند هۆكارێكی سەرەكی دەگەڕێتەوە وەك كێشەی (ژئیۆپۆلەتیك و بەسودی ئەو ناوچانەی كە گەلی كورد تیایدا دەژی بەجۆرێك كە خاوەنی ژینگەیەكی پاك و ئاوێكی سازگار و خاكێكی بە پیت و پڕ سامان و گونجاوە بۆ كشتوكاڵ و ئاژەڵداری) ،ئەمەش وایكردوە بەردەوام هێزە سەردەستەكان و ئەو واڵتانەی بە تایبەت هاوسنورن لە گەڵ كوردان چاو ببڕنە ئەم خاكە .پاشان لەم چەند سەدەیەی دوایدا بەهۆی پێشكەوتنی جیهان لە بەكار هێنانی (وزە)دا كوردستان وەكو شوێنێكی زۆر باش و دەوڵەمەند بە سەرچاوەی (وزە) وەك (نەوت و غاز و )...و مادەی كانزایی وەك (ئاسن و مس و جیوە و موگناتیس و )...و چەندین مادەی جۆراوجۆر بەدی كرا .هەموو ئەم هۆكارانە بووە هۆی ئەوەی كە هەموو دنیا چاو ببڕێتە ئەم خاكە. یەكێكی تر لە ه��ۆك��اری ش��ااڵوی داگیركاری لە كوردستان نەزانی و یەكنەبوونی ك��وردان خۆیەتی ،بەشێكی گەورەی كێشەی كورد ئەوە بووە كە نەیزانیوە شیكارێكی ڕاست بۆ كێشەی خۆی بكات هەر ئەمەشە وایكردوە كە نەتوانێ كێشەكانی چارەسەر بكات ،بەاڵم گەلی كورد لە ئێستادا بە بەراورد بە ڕابردووی گەلێكی هۆشیارە و پێویستە چ��ارەس��ەری كێشەی ك��ورد لەمە زیاتر نەخایەنێت و ئەم سەدەیە كۆتایی بێت لە قوربانیدانی گەلەكەمان و هەموو ئەو كێشانەمان بەرەو چارەسەری بچێت .بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیەكی ه��ەرە گ��ەورەی نەتەوەی كورد، بەستنی كۆنگرەی نەتەوەییە. كۆنگرەی نەتەوەیی لەسەر ستراتیژی كوردستان ئەوەستێ ،لەسەر مێژووی نەتەوەیی كوردان ئەوەستێ ،پاسەڕۆژی پرشنگداری نەتەوەیەك دی���اری ئ��ەك��ات .ك��ۆن��گ��رەی ن��ەت��ەوەی��ی دژی بنەماڵەگەرێتیە لە كوردستان و بۆیە ئەگەر
كۆنگرەی نەتەوەیی بكرێت مێژووی بنەماڵەی سەردەست لە كوردستان ئەكەوێتە ژێر پرسیارەوە و هەموو ئەو بەرژەوەندیانەی دەوڵەتانی هەرێمی و دەوڵەتە زلهێزەكان هەیانە لەم هەرێمە سەرجەمیان نامێنێت .لەبەر ئەمەشە كە دەوڵەتانی دنیاش نایانەوێت كۆنگرەی نەتەوەیی ببەسترێت ،جگە لەوەش بنەماڵەی بارزانی لە هەموو دنیادا وەك نوێنەری یەكەمی كوردان خۆی بە دنیا ناساندوە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنە چەواشەكاریەكانیانەوە و بە بەستنی كۆنگرە ئەم خۆناساندنەیان بە دونیای دەرەوە مانایەكی نامێنێت. كۆنگرەی نەتەوەیی دەتوانێت هەموو ئەو پارتە كوردیانەی كە لە كوردستاندا كەوتونەتە سەنگەرگرتن لە یەكتر و (مهاترات)ی یەكتر دەكەن جارێكی تر بهێنێتە الی یەكتر و ئاشتیان بكاتەوە؛ چونكە هەموو ئەو دەوڵەتانەی دەست وەرئەدەنە بارودۆخی كوردستان گەرەكیانە الیەنە سیاسیەكان دژایەتی یەكتر بكەن ،ئەمە سەرەتا سیاسەتی چەپەڵی بەریتانیەكان بوو كە كوردانی بە یەكتر بە شەڕ ئەدا .گەلی كورد لە مێژە پارچە پارچە دەكرێت ،بەاڵم كۆنگرەی نەتەوەیی ئەم پارچەبونەی دوژم��ن بە سەریدا سەپاندویەتی هەڵیدەوەشێنێتەوە ،گەالنی سەردەست نەك هەر نایەوێت كۆنگرەی نەتەوەیی ببەسرێ، بەڵكو تەنانەت ناشیانەوێ نەتەوە بندەستەكان بەیەكەوە كۆبنەوە؛ چونكە یەكبونی ئەو نەتەوە بندەستانە ب��ەرژەوەن��دی هێزە سەردەستەكان ناهێڵێ ،بە هەمانشێوە پارچەبونی ك��وردان دەكەوێتە چوارچێوەی بەرژەوەندیە بااڵكانی دەوڵەتانی دنیا .گەلی ك��ورد لە نەبەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی زۆر دواكەوتووە ،دەبوو هەر لە دوای پەیمانی (قەسری شیرین) لە ساڵی( )1639دا كورد كۆنگرەی نەتەوەیی ببەستایە یان لە دوای پەیمانی (لۆزان) كە گەلی كورد پارچە پارچە كرا تێیدا .بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم پەیمانانە كۆنگرەی نەتەوەیی ببەستایە ،ئەگەر ئەوترێ ڕەوشەكە لەبار نەبووە ،بەاڵم ئێستا ڕەوشەكە زۆر لەبارە و كەشێكی باشە و هیچ بیانۆیەك نەماوە .لەبەر ئەم هۆكارانەو چەند هۆكارێكی تریش: 1ـ گەالنی ناوچەكە هەموو لە لێگەڕیندان بۆ وەرگرتنی مافی تاكەكەسی و نەتەوەیی و ئەتنیكی و كۆمەاڵیەتی و ئازادی و هەموو ئەو مافانەی هەر نەتەوەیەك هەیەتی. 2ـ مافی بەڕێوەبردنی دیموكراتی گەالن مافی ڕەوای هەر میللەتێكە كە بۆخۆی دیاری دەكات كە نابێت كوردیش لێی بێبەش بێت. 3ـ یەكالیی بونەوەی هەموو ئەو كارەساتانەی
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
25
وتار
دەوڵەتانی وەك (توركیا و ئێران و ئەوروپا) فشار لە پارتی دیموكراتی دەكەن تاكۆ كۆنگرە نەبەسترێ؛ چونكە بەشێك لە كۆنگرە باس لە دانانی ستراتیژێكی نوێ لە سیاسەت دەكەن و باس لە بەهەدەردانی سامانی واڵت ئەكەن ئەو كاتە هەموو بڕیارێك لە الیەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نادرێت و ناتوانێت بەتەنها مامەڵە لە گەڵ ئەو دەوڵەتانەدا بكات .لە هەمانكاتدا كۆنگرەی نەتەوەیی هەڵوەشاندنەوەی زهنیەتی عەشیرەتگەراییە بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان تا سەر ئێسقان دژی بەستنی كۆنگرەیە كە بەسەر گەلی كوردا هاتووە لەالیەن دەوڵەتە هەرێمی و سەردەستەكانەوە ،وەك ،قەتڵوعامی دێرسیم ،كیمیاباران و ئەنفال و ئاوارەیی و ... هتد. بۆیە پێویستیەكی هەرە مەزن لە ئێستادا بۆ گەلی ك��ورد ،بەستنی كۆنگرەی نەتەوەییە بەبێ گوێدانە جیاوازی مەزهەب و تەقالید .هەر ناوچەیەك كوردی تیابێت بەشداری پێبكرێت و هەندێ لەو ناوچانەش كە بەهۆی هەڵەی پارتە سیاسیە كوردەكانەوە لە مێژووی ك��وردا كە بەهۆی جیاوازیان لە مەزهەب یان لە باوەڕیان یان جۆرێك لە سیاسەتی (ئاسیمیالسیۆن) كە دەوڵەتە هەرێمیەكان بەسەر گەلی كوردیان هێنا بۆ بچوككردنەوەی قەبارەی كورد جارێكی تر لە رێگەی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەییەوە بگەڕێنرێنەوە باوەشی كوردستان. ئێمە گەلێكین نەبووینەتە گ��ەل .بۆ ئ��ەوەی ببینە گەل و لە حكومڕانی بنەماڵە و عەشیرەت دەربچین پێویستمان بە (كۆنگرەی نەتەوەی)ی هەیە .ئەوەی كە جێگەی داغە لە ئێستادا نەك بە تەنها دوژمنانی كورد؛ بەڵكو پارتی دیموكراتی كوردستانیش خۆی لەخۆیدا بووەتە ڕێگریەكی گەورە لە بەردەم بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی؛
چونكە لە جیهاندا وەك نوێنەری هەموو كورد خۆی ناساندوە ،بەاڵم ئێدی بە بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی ئەم پڕوپاگەندەیە مایەپۆچە و كەس ب��اوەڕی بەم چەواشەكاریانە نامێنێت .وەكو هەموو الیەكمان بینیمان كە پارتی دیموكراتی كوردستان پێش هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی باشوری كوردستان بۆ مەبەستی پڕوپاگەندە كۆنگرەی نەتەوەیی خستە ڕۆژەڤەوە ،بەاڵم لە دوای هەڵبژاردنەكان نەك هەر باسی ناكات؛ بەڵكو بووەتە ڕێگرێكی گ��ەورە لەبەردەمی و هەوڵی تێكدانی دەدات .لە الیەكی ترەوە بەستنی كۆنگرە هەنگاوێكی باش دەنێت بۆ سەركەوتنی شۆڕشی ڕۆژئ��اوای كوردستان ،لەبەر ئەوەش پارتی دیموكراتی كوردستان تا بتوانێت ڕێگری لە بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی دەكات؛ چونكە لە بنەڕەتدا پارتی دیموكراتی كوردستان"پ د ك"دژی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستانە. لە الیەكی ترەوە دەوڵەتانی وەك (توركیا و ئێران و ئەوروپا) فشار لە پارتی دیموكراتی دەكەن تاكۆ كۆنگرە نەبەسترێ؛ چونكە بەشێك لە كۆنگرە باس لە دانانی ستراتیژێكی نوێ لە سیاسەت دەكەن و باس لە بەهەدەردانی سامانی واڵت ئەكەن ئەو كاتە هەموو بڕیارێك لە الیەن پارتی
دیموكراتی كوردستانەوە نادرێت و ناتوانێت بەتەنها مامەڵە لە گەڵ ئەو دەوڵەتانەدا بكات .لە هەمانكاتدا كۆنگرەی نەتەوەیی هەڵوەشاندنەوەی زهنیەتی عەشیرەتگەراییە بۆیە پارتی دیموكراتی ك��وردس��ت��ان ت��ا س��ەر ئێسقان دژی بەستنی كۆنگرەیە .س���ەرەڕای هەمووی ئەمانەش لە ئێستادا لە نەبەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی هەموو الیەنەكان كەم تا زۆر تاوانبارن .دژایەتی هەر الیەنێك بۆ كۆنگرە و نەبەستنی دەبێتە پەڵەیەكی ڕەش بە نێوچاوانیانەوە و مێژوو ڕیسوایان دەكات و پێویستە لەمەوبەدواش"پارتی كرێكارانی كوردستان" لەهەموو ئەو هەواڵنەی بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی دەیدات لێی كەم نەكاتەوە؛ بەڵكو زیاتری بكات ،بەتایبەت نابێت ڕۆڵی بەڕێز (عەبدوڵاڵ ئۆجاالن) لەبیر بكەین كە بۆ یەكەم جار لە ساڵی ( )1983بانگەوازی لە گەلی كورد كرد بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد .ئێدی پێویستە درەنگ نەكەوین و بەهەموو الیەكمانەوە و هەموو الیەن و پارت و ڕیكخراو و كەسایەتی ن��اودار هەوڵەكانمان زیاتر بكەین بۆ بەستنی كۆنگرە و بە كردەوە هەوڵی بەستنی كۆنگرە بدرێت و تەنها لەچوارچێوەی گوتوبێژ و تیۆریدا نەمێنێتەوە.
وتار
26
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
Roji_Wilat@yahoo.com
مەبەست لە پیالنگێڕی ()15ی شوبات دەرئەنجامەكانی
جیاوازی پەكەكە لە الیەنەكانی دیكە پەیوەسته بەو ئایدۆلۆژیا پێشكەوتنخوازییەوە كە شۆڕشگێڕانی پێ گوشكراوە
ن /جەالل چوارتایی ( )15س��اڵ دەرب���از دەبێت بەسەر پیالنگێڕی نێونەتەوەییدا ،ئەو پیالنگێڕیە شومەی كە بوویە هۆی ڕادەستكردنی بەڕێز عەبدوڵاڵ ئۆجاالن بە دەوڵەتی تورك .هەڵبەت لەو پیالنگێڕیەدا زۆر الیەن بەشداریان تێدا كرد چ بە شێوەی ڕاستەوخۆ و چ بە شێوەی شاراوە. مەبەست لەو پیالنگێڕیە تەنها كەسێك نەبوو؛ بەڵكو لە خودی ئەو تەنها كەسەوە تەواوی میللەتی كورد و شۆڕشە ئازادیخوازیەكەی بە ئامانج گیرابوو؛ چونكە یەكێك لە كەمایەتی و ناتەواویەكانی بزوتنەوە كوردیەكانی ڕابردوو ئەوە بووە كە هەموو شتێك لە سەركردەدا كورت دەكرایەوە و هیچ ڕۆڵێك نە بۆ میللەت و نە بۆ شۆڕشگێڕان نەدەمایەوە ،بەو هۆكارەشەوە كاتێك سەركردەكە دووچاری كوشتن یاخود گیران دەهات ئەوا كۆتایی بە بزوتنەوەكەش دەهێنرا و میللەتیش خەڵتانی خوێن دەكرا ،لەم بارەیەشەوە نموونە زۆرە ،هەر لە دامركاندنەوەی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانەوە تا دەگاتە ئاشبەتاڵەكەی بارزانی. هەڵبەت ئ��ەم چەند نموونەیەش كافی ب��وو بۆ ئەوەی هێزە ئیمپریالیستی و دژە گەلیەكان هەمان تێڕوانینیان هەبێت لەسەر ئۆجاالن و پەكەكە و بیر لەوە بكەنەوە كە جارێكی دیكە شۆڕشی كوردان
بخنكێنن و كوردانیش دووچاری كۆمەڵكوژی بكەن، ئەویش لە ڕێگەی پیالنگێڕی شومی()15ی شوباتی ساڵی ()1999ەوە. دەرئەنجامەكانی پیالنگێڕیەكە: ئەگەرچی پیالنگێڕیەكە بە دەستبەسەركردنی بەڕێز ئۆجاالن كۆتایی هات ،بەاڵم دەتوانین بڵێین كە ئەو دەرئەنجامەی لێ نەكەوتەوە كە دوژمنان بەرنامەیان بۆ داڕشتبوو؛ چونكە هەم شۆڕش لە جاران بەگوڕتر بوو هەم كوردانیش زیاتر لە دەوری یەكتری كۆبوونەوە ،بۆ یەكەمین جاریش بووە كە ك��وردی هەموو پارچەكانی كوردستان و جیهان یەكبگرن دژ بە پیالنگێڕی شومی دوژمنان و بە سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی جەماوەری تەواوی دوژمنان ئاگادار بكەنەوە كە هیچ هێزێك ناتوانێت ئیرادەی شۆڕشگێڕان الواز بكات. بە گوڕتربوونی شۆڕش و سەرهەڵدانی جەماوەری دەمانگەیەنێتە زۆر ڕاستی ،ئەو ڕاستیانەش لە الیەكەوە جیاكردنەوەی پارتی كرێكارانی كوردستانە لە پارتەكانی دیكە و لە الیەكی دیكەشەوە جیاوازی نێوان بەڕێز ئۆجاالن و ت��ەوواوی سەركردەكانی دیكەمان بۆ دەردەخات .جیاكردنەوەی پەكەكە لە الیەنەكانی دیكەش ئەگەر لە الیەكەوە پەیوەست بێت بەو ئایدۆلۆژیا پێشكەوتنخوازییەوە كە شۆڕشگێڕانی پێ گوشكراوە ،لە الیەكی دیكەوە پەیوەست بووە
بە بڕوا بە جەماوەربوونی لە ڕادەبەدەری پەكەكە و پشت بەستنیان بە كوردی هەموو پارچەكانی كوردستان بەبێ جیاوازی. جیاوازی بەڕێز ئۆجاالنیش لە سەركردەكانی دیكە هەر لەوەدا كورت ناكرێتەوە كە بەڕێز ئۆجاالن تەنها میللەتی بە پشت و پەنا دەزانی و سەركردەكانی دیكە زیاتر پشتیان بە هێزە دەرەكیەكان دەبەست؛ بەڵكو یەكێك لە گەورەترین جیاوازیەكان ئەوە بوو كە ئۆجاالن تێكۆشانی بێ وێنەی كرد تاكو گەل بكاتە خاوەن دەسەاڵت و هەموو شتەكان لە سەركردەدا ك��ورت نەكرێتەوە ،ب��ەاڵم بەرپرسی پارتەكانی دیكە زیاتر لە هەوڵی ئەوەدا بوون كە دەسەاڵتی خودی خۆیان زیاتر بكەن و هاوشێوەی تەواوی دیكتاتۆرەكانی دیكە زیاتر لە هێنانە پێشەوەی كوڕ و كەسە نزیكەكانی خۆیاندا بن بۆ دەسەاڵتداری و تەنانەت لە پێناوی بە دەسەاڵت گەیشتندا بەجۆرێك كەوتوونەتە خزمەتی داگیركەرانەوە كە ئەندامانی داگیركەرەكەش حەسودییان پێ بردوون. ئەنجامی ئەو جیاوازیانە بوو كە ئۆجاالن لە كونجی زیندانی داگیركەر قایم كرا و بەرپرسی پارتەكانی دیكەش فەڕشی سووری داگیركەریان بۆ ڕاخرا، خۆ ئەگەر بێتو ئۆجاالنیش میللەتی بخساتەیەتە خزمەتی خۆیەوە و خۆیشی بخستایەتە خزمەتی داگیركەرانەوە ئ��ەوا نەك هەر پیالنگێڕی لە دژ ئەنجام نەدەدرا؛ بەڵكو پۆستی دەسەاڵتدارێتیشیان بە دیاری بۆ دێنا.
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
Roji_Wilat@yahoo.com
27
وتار
خوێندنەوەیەك بۆشیعری"كەركوكی جەستەم"ی شێركۆ بێكەس
شێركۆ لەدنیادا سەركردەیەكی نەدیوە سیاسەت بەئەقڵی دیوەخان و نەریتی و پیاوەتی نیشتیمان بخەنە مەزاتخانەوە ن /سۆران مێوژەی شاعیری گەورەی نیشتیمانپەروەی گەلەكەمان "شێركۆبێكەس" ،هەمیشە بەشیعرە پیرۆزەكانی هەڵوێستی دەرب��ڕی��وە لە ئاست ئ��ەو زوڵ��م و ستەمانەی داگیركەرانی كۆن و س��ەردەم لە دژی گەلەكەی پیادەیان كردووە .لەسەر ئاستی ناوخۆیشدا لە بەرانبەر كۆنەپەرستان ،هەڵوێستی نیشانداوە و كەركوكی جەستەمیش ،ڕەخنە و دەنگ هەڵبڕینە دەرحەق بەسەركردایەتی باشور. كەركوكی كێشە لەسەریش ،بووەتە ئیلهامی شیعری "كەركوكی جەستەم"الی شێركۆبێكەس. شێركۆ ،بەم شیعرەی ناڕەزایی خۆی نیشاندەدات لەبەرانبەر ئەو سیاسەتەی لە هەرێم پیادە دەكرێت بۆ گەڕاندنەوەی كەركوك و ناوچەكانی تر بۆ سەر هەرێم ،گرێدراو بكرێت بەمادەیەكی دەس��ت��وری ،ب��ەن��اوی م���اددەی"س���ەدوچ���ل"و هەڵبژاردنیش حوكم بدات لەسەر ئەوەی ،ئەو شارە و ناوچەكانی تر بخرێنەوە سەر هەرێمی كوردستان ،یان"نا"! من ئەو پیاوەم ،ڕازیبووم و بەپەنجەی گەورەی دەستی چەپ مۆریشم كرد... دایكم بخەمە پێشبڕكێی دەنگدانەوە تا دەركەوێ ،دایكم دایكمە شاعیر لێرەدا ڕووی لەو"سەرۆكانەیە"كە وا ڕازیبوون و قایلبوون و بەپەنجەشیان مۆریان كرد لەسەر ئەوەی دایك"نیشتیمان" ،بخەنە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی دەركەوێت ئاخۆ لەم پێشبڕكێیەدا ئەو دایكە دەدرێتەوە پێمان یان نا؟!. "سەدوچل"جار واژۆشم كرد باوكم بخەمە سندووقی دەنگدانەوە تا دەركەوێ ،باوكم باوكمە؟! شاعیرتەعەجوب و سەرسامە بەوەی وەكو ئەوە وایە كوڕێك بەقسەی خەڵكی باوەڕ بكات كە ئەم پیاوە باوكی خۆیەتی ،نەك ئەوەی لە پشت و خوێن و ئێسقانی ئەوەوە هاتۆتە بوون .سەدوچل واژۆش ،واتای ئەوەیە ئەم دەقە یاساییە ،بڕیار لەسەر بەشێك لە نیشتیمان بدات بەوەی ئەو مافە زەوتكراوەمان بۆ بگەڕێتەوە یان نا ،یاخود بۆ دوژمنی داگیركەر بێت!.
من ئەو پیاوەم ،ڕازی بووم و قایل بووم و ملیشمدا سەرو چاو و دڵ و دەست و پەنجەكانی"شێخ ڕەزا"یشم تێكڕا دەنگیان لەسەر بدرێ!! شاعیر كە دەڵ ێ من ئەو پیاوەم ،مەبەستی لەو سەرۆكانەیە كە نەك هەرقایلبوون و ڕازیبوون، بەڵكو ملیشیاندا ،سەر و چاو و دڵ و دەست و پەنجەكانی شێخ ڕەزاش تێكڕا دەنگیان لەسەر بدرێت .دیارە ناوچە كێشەلەسەرەكان تەنیا شاری كەركوك نییە ،بەڵكو چەندین"قەزا و ناحیە و گوند و پانتای دەشتی زۆرە" ،كە شاعیر ئەمانەی بەسەر و چاو و دەست و دڵ... چواندووە .واتا تێكڕا دەنگ لەسەرئەمانەش دەدرێت و ئەنجامی یەكالیی بوونەوەی چارەنوسی كەركوك بەماددەی سەدوچلەوە نییە بەتەنیا، بەڵكو چەندین قەزا و ناحیە و گوند لەبەردەم چارەنوسێكی نادیار دان. لەدوایشدا سندووقەكان پێمان بڵێن ئایا ئەوانە ئەندامی لەشی تۆن؟! ئەگەر سندووقیش وتی":نا" من ئەو پیاوەم كە بەڵێنم بەجبە و بەڕش و سمێڵی عێراقداوە بڵێم وایە ئەوەتا دەنگدان وتوویەتی: كە چاو و گو ێ و قاچێكیان و دەستێكیان هی"شێخ ڕەزان"ن و ئەوانی دی موڵكی كەسانێكی ترن! دی���ارە بەپێی م����اددەی س��ەدوچ��ل ،ئەگەر بەدەنگدان و ڕاپرسی دەرك��ەوت ئەوناوچانە زۆرینە كوردن ،ئەوە دەخرێتەوە سەرهەرێمی كوردستان ،بەاڵم ئەگەر هاتوو دەركەوت زۆرینە عەرەب بوون ،ئەوە دەبنە عەرەبستان! .هەربۆیە شاعیر دەڵێت":لەدوایشدا سندووقەكان گوتیان ئەو قەزا و ناحیە و گوندانە هی كوردن ،یان ئەگەر سندووقیش گوتی نا ،هی كورد نین، ئەوە سەركردە كوردەكان ،بەڵێنیان بە عەرەب و عێراقداوە كە ڕێز لە دەستوور و بەڵێن و ڕێككەوتن و دەنگدان بگرن ،بەوەی ڕازی بن بەئەنجامەكانی سندوق و لەدەستدانی یان دۆڕاندنی زۆرێك لەناوچە كوردستانیەكانی كێشەلەسەر! هەروەك شاعیر دەڵێت":دەنگدان وتوویەتی كە چاو و گو ێ و قاچێكیان و دەستێكیان هی شێخ ڕەزان و ئەوانی تر؛ موڵكی كەسانی ترن! .دیارە لەم
دەنگدانەدا شاعیر پێوایە كورد زەرەر دەكات و زۆر ناوچەی لە كیس دەچێت ،هەروەك ئەوەی دەست و قاچێكیان هی شێخ ڕەزان ،دەست و قاچەكەی تری هی كەسانی ترن .لە دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە تاڕوخاندنی"سەدام"لە ساڵی ()2003وە و نەمانی ئەو داگیركەرانە ،نەبووەتە هۆكاری بەنەبڕبوونی شااڵوەكانی بەعەرەبكردن ل���ەو ن��اوچ��ان��ەدا و وەس��ت��ان��ب��ێ��ت��ی ،بەڵكو لەسەردەستی تاقم و گروپە تیرۆرستەكانەوە چڕتر و بەرفراوانتر و مەترسیدارتر ب��ووە، بەجۆرێك شاری كوردنشینی واهەبووە ()%70 ی پێكهاتەی دانیشتوانی كوردبوونە ،كە چی بەهۆی شااڵوی تیرۆرستانەوە ڕیِژەی كورد كەمی كردوە بۆ ( )%4كە دەگەڕێتەوە بۆ كۆچكردنی كوردان بەلێشاو و چۆڵكردنی شوێنەكانیان .ئەم واقیعەیە وا لە شاعیر دەكات كە بڵێت":لەدوو دەست و دوو قاچ ،یەك قاچ و یەك دەست بدەنەوە بەشێخ ڕەزا كە شێخ ڕەزا هەم هێمایە بۆ كەركوك و بۆ كوردستانیش. من ئەو پیاوەم لە سەرانسەری دنیادا ب ێ نمونەم ،تاقە كەسم دەنگدان لەسەرجەستە و ڕۆح و لەسەردەست و پەنجەی خۆم و دەنگدان لەسەرماڵی خۆم و ژوورەكەم وپێخەفەكەی خۆم بكەم شاعیر سەركردەكانی باشور بەو پیاوە دەچوێنێت كە لەسەرانسەری دنیادا نمونەیان نییە و تاقە كەسن .لەبەر ئ��ەوەی چۆن دەبێت مرۆڤێك، جەستە و ماڵ و دەست و پێخەف و ڕۆحی كە هێمایە بۆ كەركوك و قەزا و ناحیە و گوندەكانی ناوچەدابڕاوەكانە كە خاك و نیشتیمانی خۆمانە و شك و گومان لەوە ناكرێت ،هەروەكو چاو و دڵ و دەس��ت و جەستە قابیلی بەخشین نین .ئاوهاش بگرە گرنگتریشە و نابێت نەك تاكە شارێك یا گوندێك ،بەڵكو بگرە نابێت "بستێكیش" ،لەم نیشتیمانە پیرۆزەمان وازی ل ێ بهێنرێت و دەنگدانی لەسەر بكەین لە گەڵ داگیرگەردا. شێركۆبێكەس ،لەدنیادا سەركردەیەكی وەكو ئەوانەی خۆمانی نەدیوە سیاسەت بكەن بەئەقڵی "دیوەخانی و نەریتی و پیاوەتی نیشتیمان بخەنە مەزاتخانەوە ،سەركردەیەكی نەبینیوە دەست لە پارچەیەكی نیشتیمانەكەی هەڵگرێت! شێركۆ، ئ��ەوەی لەسەركردەكانی باشوردا دەیبینێت ن��ەك ل��ە هیچ س��ەرك��ردەی��ەك��ی تێكۆشەری وەستاو لەدژی داگیركەری نەدیوە ،بەڵكو ئەو
وتار
28
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
Roji_Wilat@yahoo.com
شاعیر سەركردەكانی باشور بەو پیاوە دەچوێنێت كە لەسەرانسەری دنیادا نمونەیان نییە و تاقە كەسن .لەبەر ئەوەی چۆن دەبێت مرۆڤێك ،جەستە و ماڵ و دەست و پێخەف و ڕۆحی كە هێمایە بۆ كەركوك و قەزا و ناحیە و گوندەكانی ناوچەدابڕاوەكانە كە خاك و نیشتیمانی خۆمانە و شك و گومان لەوە ناكرێت، هەروەكو چاو و دڵ و دەست و جەستە قابیلی بەخشین نین .ئاوهاش بگرە گرنگتریشە و نابێت نەك تاكە شارێك یا گوندێك ،بەڵكو بگرە نابێت "بستێكیش"، ێ بهێنرێت و دەنگدانی لەسەر بكەین لە گەڵ لەم نیشتیمانە پیرۆزەمان وازی ل داگیرگەردا سەرۆكە داگیركەرانەشی كە خاكی گەالنی تریان داگیركردوە ،كە بوونیان لەو زەوییە داگیركراوەدا نەمافە و نەڕەواشە كە چی لەسەر داگیركاریان سور و موكڕن و ئەگەریش ئەو داگیركەرە نیازی بوو ئەم خاكەی كە داگیری كردوە چۆڵ بكات، ئەوە بێگومان هەروا بەئاسانی و بێ دەستكەوت و قازانج پاشەكشە ناكات ،بەاڵم ئەوانەی ئێمە وەكو هیچ كامێكیان نین و ناچن ،هەربۆیە تاك و تاقانەن لە دنیادا بەسازشكاری!! .لە كۆتایدا شێركۆ پێناسەی ئەو سەركردانە دەك��ات و دەڵێت: تەماشام كەن من ئەو پیاوە بچكۆلەیەم!! دی��ارە مەبەستی شاعیر لە پیاوی بچوك، ئەوسەركردانەیە كە پیاوی بچووكن لە بواری
ئیدارەدانی سیاسی و سەركردایەتی كردن و ل��ەخ��وار ت��وان��ای ئ��ەوەن كە بتوانن كێشە و ملمالنێكان چ��ارەس��ەر بكەن ب��ە ئاقاری بەرژەوەندی نەتەوەیی .ئیرادە و بااڵبوونێكی بەهێزیان نییە؛ بەڵكو ناخێك بەڕێوەیان دەبات پڕیەتی لە كۆیالیەتی ،كۆیلەش هەردەم خۆی بەبچووك دەبینێت ،لە ئاستی ئەوانی تردا. سەركردەكانمان ڕازی��ب��وون نیشتیمان بخەنە دەنگدانەوە ،بەاڵم عەرەبی داگیركەر بەوە ڕازی نین؛ چونكە دەبوو تاكۆتایی ساڵی (،)2007 مادەی سەدوچل جێبەج ێ بكرایە ،بەاڵم عەرەب بەب ێ ئەوەی سندووقی دەنگدان خاكی كوردستان بەئەوان ببەخشێت ،بەحەقێكی مێژوویی خۆیانی دەزانن .لە كەركوكەوە بۆچیای "حەمرین"هەشتا كیلۆمەترە كە بەسنووری نێوان خاكی كورد و عەرەب ناسراوە و بەپێی ماددەی سەدوچل ن��ەك كۆمەڵێك ش��ارم��ان ل��ەدەس��ت دەچێت؛ بەڵكو هەرێمی جوگرافی سەدان كیلۆمەتریش
بەرحوكمی سندووق دەكەون! ئەوناوچانەی كە بەپێی م��اددەی سەدوچل ،دەنگدانیان لەسەر دەكرێت)%40( ،ی خاكی باشوری كوردستان پێكدەهێنێت!؟. خۆ لەخۆڕا نییە"فەرهاد سەنگاوی"ماددەی س��ەدوچ��ل ب��ە"ك�ڵاوی س��ەدوچ��ل"ن��او بەرێت. ئەم شیعرەی شێركۆبێكەس كە ڕەخنەیەكی گەورەیە لەو سیاسەتە"كڵۆڵەی"سەركردایەتی كورد لە باشور پیادەی دەك��ات و بەرهەمی بیركردنەوەیەكی قوڵ و درككردنێكی واقیعی و عەقاڵنی شاعیرە بەو مەترسییەی سندووقەكان ب��ڕی��اری ل��ەس��ەر دەدەن ،ئاخۆ ك��ەرك��وك و هەرێمەكانی كوردستانین یان عەرەبستانین. خۆ ئەگەر هات و عەرەبستان دەرچ��وو ،ئەوە ئەو كات سەركردایەتی سیاسی كورد ناچارە ئەو"ژەهرە"بخواتەوە و قبوڵی لەدەستدانی بەشێك لە نیشتیمان بكات ،وەك پابەندییەك بەدەستوور و واژۆ و بەڵێنە نالۆژیكیەكەی خۆیەوە.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
29
وتار
ڤیان جاف؛
بە ئاگری جەستەم دەمەوێ پەیامێك بدەمە مێشك و دڵی سەهۆڵبەندی شارستانێتی كۆمەڵگای چینایەتی ساكینە جانسز؛
هەڤاڵ ڤیان پردێكی بوێری و خۆشەویستی دروستكرد كە لە سلێمانییەوە تا ئامەد درێژ دەبێتەوە ئا /رۆژی واڵت سەركردەی شەهید "لەیال والی حوسێن" ناسراو بەهەڤاڵ "ڤیان جاف"و"ڤیان كارۆخ" و "ڤیان سۆران" لە ساڵی ( )1981و لە شاری سلێمانی چ��اوی بەژیان هەڵهێناوە ،هەر لەم ش��ارەدا قۆناخەكانی سەرەتایی و ناوەندی خوێندووە و یەكێك بووە لە خوێندكارە دیار و هەڵكەوتووەكانی قوتابخانە و هەمیشە نموونە بووە بۆ هاوڕێكانی. شەهیدی نەمر هەر لە منداڵییەوە دەركی بەزوڵم و ستەمی سیستەمی كۆمەاڵیەتی كردووە و پێ پەسند نەكراوە ،هەربۆیە هەمیشە رووبەڕووی ئەو ئەقڵییەتە كۆنە بۆتەوە كە ژنی كۆتگیر و بێ ئیرادە ك��ردووە .لە ئاكامدا هەرچەندە یەكێك ب��ووە لەخوێندكارە ه��ەرە زی��رەك و زرنگەكان و هەموو ساڵ لە یەكەمینەكان بووە، بەاڵم خوێندن ناتوانێ پەی بە خەیاڵ و خەونە ئازادیبەخشەكانی ببات ،ئیدی لە میانەی لێگەڕینە قووڵەكانی بۆ ترووسكاییەكانی ئازادی تێكۆشەرانی ئ��ازادی نێو بزاڤی ئازادیخوازی گەلەكەمان بە رێبەرایەتی"پەكەكە"لە بەهاری ساڵی ()1997دا دەستبەرداری خوێندن دەبێت و بەشداری لەشۆڕشی رزگاریخوازی نەتەوەیی بەرێبەرایەتی"پەكەكە" كرد و لە ماوەیەكی زۆر كورتدا لەمیانەی پەروەردە و خۆ پەروەردەكردندا بەشێوەیەكی زانستی دەرك بەراستینەی كۆمەڵگا و كەسێتی ژن دەكات و وزە و توانستی شاراوەی زیاتر دەردەكەوێتە ڕوو و بەجۆش و خرۆشێكی مەزنەوە بەشداری پەروەردە و ژیان و چاالكییەكانی ژیانی شۆڕشگێڕی دەبێت .هەر لەسەر داخ��وازی و پێداگری خۆی گۆڕەپانی شەڕ وەك یەكەمین بەشداری شۆڕشگێڕانە هەڵدەبژێرێت و بەشداری ریزەكانی گەریالیی دەبێت و بەشداری چاالكانە لەچەندین چاالكی گەریالییدا دەكات. هەر بەهۆی زرنگی و لێهاتووییەوە لە كۆتایی س��اڵ��ی ()1997دا ل��ەالی��ەن هەڤااڵنییەوە دەپاڵێور ێ بۆ بینینی پەروەردە لە گۆڕەپانی سەرۆكایەتی ،بەاڵم بەهۆی بارودۆخی دژواری ئەوكاتە ئەو دەرفەتەی بۆ ناڕەخس ێ و ئیدی بینین و پ��ەروەردەی رێبەر ئاپۆی لێدەبێتە یەكێك لەحەسرەتە هەرە مەزنەكانی و لەدوا
نامەكەی خۆیدا گ��وزارش��ت ل��ەو حەسرەتە بەئازارەی خۆی دەك��ات .لە ساڵی ()1998 دا بەشداری كۆنفرانسی باشووری كوردستان دەبێت .دواتر وەك كادێرێكی لێهاتوو بەشداری لە"كۆنفرانسی رۆژه��ەاڵت��ی ناوین ـــ ساڵی "2000لە كوێستانەكانی "چیای قەندیل"دا دەكات و بەڕاوبۆچوونە ورد و قووڵەكانیەوە كۆنفرانسەكە بەپێز و بەرهەمدارتر دەكات .هەر لەدوای ئەم كۆنفرانسەدا بەشداری لە خەباتی رێكخستنی رۆژهەاڵتی كوردستاندا دەكات و هەر زوو دەچێتە دڵی خەڵكی ئەم پارچەیەی كوردستانەوە .ه��ەر ل��ەو قۆناخەدا لەپێناو بەگوڕكردن و ب��رەودان بەتێكۆشانی ئ��ازادی لە باشووری كوردستاندا رۆڵێكی مێژوویی و گرنگی بینی لەو تێكۆشانەدا و وەك ئەندامێكی دەستەی دام��ەزرێ��ن��ەری "بزاڤی چارەسەری دیموكراتی" و پاشانیش لە یەكەمین كۆنگرەی "پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان" لە ساڵی ()2002دا وەك ئەندامێكی دەستەی كارگێڕی و مەكتەب سیاسی خاوەن رۆڵێكی بەرچاو بوو لە پێشخستنی خەباتی رێكخستنی و راگەیاندنی و بوارەكانی دیكەی تێكۆشان .هەر لەو ساڵەدا لە چوارەمین كۆنگرەی بزاڤی ژناندا دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی پارتی ژنی ئازاد "پەژەئا"و رۆڵێكی كاریگەری لە تێكۆشانی تەڤگەری ئازادی ژندا دەگێڕێت و ئەوكاتە بەزوویی تایبەتمەندییەكانی سەركردەیی و ملیتانبوونی لە كەسێتیدا دەركەوتووە. هەروەها وەك نووسەرێكی بەتواناش سەبارەت بەكێشە و ئازادییەكانی ژنانی كورد و مەسەلە هزری و سیاسی و كۆمەاڵیەتییەكاندا چەندین وت���ار و لێكۆڵینەوەی ن��ووس��ی��وە و لەژێر رێنمایی سەرۆك ئاپۆدا كە "شۆڕشی باشوور، شۆڕشی ژنە" وەك بەرپرسیارێكی مێژوویی رۆڵی سەركردایەتی ژنانی لەباشوور دەگێڕا. لەم چوارچێوەیەدا رۆڵێكی بەكاریگەری لە دام��ەزران��دن��ی تەڤگەری ئ��ازادی��خ��وازی ژنانی كوردستان"تەژاك"دا بینی و بەجددی تێكۆشانی ك��رد ،ه��ەروەه��ا بەتایبەتمەندێتی كەسێتی پێشەنگبوونەوە ئ���ەوەی تێیدەگەیشت لە پراكتیكیشدا بەرجەستەی دەك��رد ،نموونەی كچە كوردێكی ئازا و بەجورئەت و ویژدانێكی
نەسرەوتوو ب��وو ،بەهەڵوێستی رادیكااڵنە و چاونەترسانە لەبەرامبەر سەرجەم ئەو زوڵم و ستەمەی لە ژنی كورد بەتایبەتی و تەواوی گەلی كوردستان بەگشتی دەك��را هەڵوێستی خۆی دەردەبڕی و رووبەڕووی دەبۆوە ،بەهەست و رۆح و هزری خۆی لە گەڵ ئازارە مەزنەكانی ژنان و گەلەكەیدا دەژیا و لە پێناوی ئازادی و سەرفرازی و یەكسانی لەنێو تێكۆشانێكی بێوچاندا بوو .وەك كچە كوردێكی ژیر و زیرەك بەوردبینی لە رووداوەكانی دەڕوانی و هەڵوێستی وەردەگرت .هەر بەهۆی لێهاتوویی خۆیەوە و بە بەرپرسیارێتی هەڵسوكەوتی لە گەڵ رووداو و پێشهاتەكاندا دەكرد . لە ساڵی ()2003دا وەك ئەندامێكی دەستەی گشتی بەشداری لە دامەزراندنی "كۆنگرەی گ��ەل"دا كرد و لەدەستەی بەڕێوەبەرایەتیدا ئەركی خۆی بەج ێ دەگەیاند و لە كۆمیتەی كاروباری ژناندا بە بەرپرسیارێتی رێكخستنی و هۆشیارییەكی مەزنەوە لە گەڵ ئەو رووداو و كێشانە هەڵسوكەوتی دەكرد ،بەتایبەتی ئەو كێشە ناوخۆییانەی بزاڤی ئازادی لەوكاتەدا تێیدا دەژیا و لەدژی هەموو هەوڵە تەسلیمكاری و پاكتاوكارییەكاندا لەنێو تێكۆشان و خەباتدا بوو. هاوكات هەر لەسەر داخ��وازی هەڤااڵن وەك ئەندامێكی دەستەی دامەزرێنەر و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی"پەكەكە"دا رۆڵی بەكاریگەری لە دامەزراندنی"پەكەكە"ی نوێدا گێڕاو وەك ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی كاروخەباتی ئایدیۆلۆژیانەی خۆی برەو پێدا ،دواتر لەگەڵ هاتنەوە ئ��ارای رەوش��ی ش��ەڕ و پێكدادان، لەسەربنەمای پێشنیار و پێداگری خۆی چووە ریزەكانی هێزی پاراستنی گەل"یەپەگە" و وەك فەرماندەیەكی یەكینەكانی ژنی ئازاد"یەژەئا ـ ستار"دا لەناوچەی"حەفتانین"ی بادیناندا بە بەرپرسیارێتییەكی مەزنەوە لەبەرامبەر قۆناخی هەستیار و چارەنووسسازی گەلەكەمان تێكۆشانی جددی بەڕێوە دەبرد و لەرووی رۆحی و هزری و ویژدانیەوە لەنێو خۆ ئامادەكردنێكی مەزندا بوو بۆ وەاڵمدانەوەی ئەركە مێژووییەكان و سەرجەم هێرش و شااڵوەكانی دوژمنان و داگیركاران. هەمیشە لە ڕوانگەی ب��اوەڕی و ئیرادەیەكی
وتار
30
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
مەزنەوە سەیری كێشەكان و رووداوەك��ان��ی دەك��رد و هیچ كاتێك نەبوو بڵێت":ناب ێ و هەرگیز ناكرێ"؛ بەڵكو بەپێچەوانەوە هەمیشە دەیگووت":بۆ گەیشتن بەئامانجە مەزنەكان پێویستە رەنجێكی مەزنیش بدرێ ،شتێك نییە ناوی موستەحیل بێت لەبەردەم شۆڕشگێڕدا". ه��ەروەك لە نامەكەیدا نووسیویەتی":رۆژێك بەرامبەر هیچ زۆری و زەحمەتییەكی شۆڕش دوودڵی و ب ێ مۆراڵی و ب ێ باوەڕیم ژیان نەكرد". تادەهات شەهیدی سەركردە لەڕووی فیكری و ئایدیۆلۆژی و سیاسی و لەبواری كرداریدا قووڵتر دەبۆوە و ئەزموونی مەزنی دەئافراند و بەجۆش و رامانێكی قووڵەوە بەرگرینامەكانی سەرۆك ئاپۆی دەخوێندەوە و شیدەكردنەوە. هەروەك هەر لەسەرەتاوە نەیتوانی پیالنگێڕی نێودەوڵەتی ()15ی شوباتی ( )1999پەسند بكات و وەك قەدەرێك ببیێنێت ،بەهەمان شێوە لە ه��ەوڵ و تێكۆشاندا بوو كە چۆن بتوان ێ وەك ئاپۆچییەك و ملیتانێكی سەردەم بەشداری لە شەرمەزاركردن و پوچەڵكردنەوەی ئەو پیالنگێڕییە نەگریسەدا بكات .بۆیە هەروەك خۆی دەڵێت":لە ساڵی ()1999دا بڕیاری دابوو بۆ چركەیەكیش لە هزری سەرۆك ئاپۆدا دوور نەبێت و رۆژانە بەئەشق و ئەڤینێكی مەزنەوە لە هەوڵی پێكهێنانی ئەركە مێژووییەكاندا بوو. كاتێك دەیبینی رۆژبەڕۆژ پیالنگێڕی لە بەرامبەر سەرۆك و گەلدا قووڵتر و بەرفراوانتر دەبێت، شەهید "ڤیان"ی سەركردەش رۆژبەڕۆژ باوەڕی و ئیرادە و ئومێدی بەئازادی و سەرفرازی زیاتر دەبوو و بەهەمان بەرپرسیارێتییەوە رووبەرووی پیالنگێڕییە ناوخۆیی و دەرەكییەكان دەبووەوە .شەهید ڤیان لەنامەیەكیدا كە بۆ رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالن دەینوسێت ئاماژە بە ئامانجی چاالكیە گیانبازیەكەی دەكات و دەڵێت: شەوی ()15ی شوبات دڵی "مەزڵوم دۆغان، زەكیە ئەلكان ،بێریڤان و رووناهی ،رەهشان و سەما" ،تادەگاتە "فیكری بایگەلدی" و دوایین هەڵقەی ئاگرینی ئازادی الشەی "سەردار" ئاسای لەدڵی مندا لێدەدەن و گوێم بەدەنگی رێگەی ئەوان و دروشمەكانی"یان ئازادی یان مردنێكی بەشەرەف" و "بژی رێبەر ئاپۆ" دەزرینگێتەوە. مێشكم تەنیا زەنگێكی تێدایە و لەسەر یەك بانگی جیهاد دەكات و ئەو زەنگە كلیلبوونە بەئامانجەكەمەوە و ( )%100سەركەوتنی ئامانج، پێكهێنانی چاالكی گەرەنتی دەكات ،بڵێسەی ئاگری "سەما" و "س���ەردار" ئاسا لەالشەی منیشدا گەشتر دەبێ و نایەڵم ئۆجاخی وارگەی ئاپۆكەمان ساردبێتەوە .لەناوەڕاستی زستانی زۆر زەحمەتدا بەتینی ئاگری لەشم دەمەوێ پەیامێك بدەم و بانگێك بكەم ،ئەم پەیامەش پەیامی ئازادییە و بانگی منیش بانگی پاراستنی سەرۆك ئاپۆ و بڵندكردنی چاالكی و تێكۆشانە
بۆ گەیشتن بەسەركەوتن. رێبەرم؛ لەو رۆژەوەی كە تۆم بیستووە و ناسیوە هەست بە ژیان دەكەم ،دەزانم كە كێم و دەبێ چۆن بژیم .یانی فكر و رامانی تۆ منی بە من ناساند و فێری كردم كە بە مانا بژیم ،فێری ئەلف و بای ئازادی و سەربەستیت كردم .لە فێرگەكەی تۆدا چەندە زەحمەتیشم كێشا بێت، هیچ رۆژ ێ لە رۆژان دوودڵی و پەشیمانیم ژیان نەكرد؛ چونكە تیایدا هێزی واتام كەشف كرد هێزی فكر و هێزی مرۆڤ ،كەمێكیش بێت لەوە تێگەیشتم كە هیچ شتێك موستەحیل نییە و مرۆڤ چی بكاتە ئامانج دەتوان ێ پێی بگات بە مەرج ێ كە لەو ئامانجەدا جددی بێت و پێی باوەڕ بێت ،وەكو ژنێك و وەكو كوردێك ئازادیم كردە ئامانج و لەدڵەوە باوەڕیم پێكرد ،بۆ ئەمەش بە حەسرەتەوە بووم كە بۆ ساتەوەختێكیش بێت لەنزیكەوە بتبینم و توند لەباوەشت بگرم و هەناسەیەكم بدایە و پاشان ئەوەی لە دڵمدایە دەره��ەق بە ئ��ازادی خۆم و ژنان و گەلەكەم لەگەڵ تۆدا وتووێژ بكەم بەاڵم لەساڵی 1998دا پیالنگێڕییە گاڵوەكەی نێودەوڵەتی لە دەرەوە و ناوەوەدا كەوتە نێوان من و تۆ و بە هەزاران كەسی وەك من كە هاوئەشق و بەهیوا بوون بە دیتنت .دوای ئەوە دەستگیركردنی ئێوە لەمندا زیاتر تەكانی بەهێز و بڕیاری ئازادی دا و هیوا و حەسرەتی دیتنی ئێوە قەد وون نەكرد ،بەاڵم بەردەوام هەوڵی ئەوەم دەدا كە زۆر لە نزیكەوە هەستت پێبكەم بۆیە زۆر جار لە ناخمدا دیالۆگم لەگەڵتاندا پێش دەخست و هەستم دەكرد وەك دەن��گ ،وەك وزەی��ەك دەكەوتیە ناخمەوە و ئیلهامم لێدەگرتن .چەند جاریش هاتی بە میوانی خەونەكانم و زۆر زۆر خۆشحا ڵ بووم ،ئەوەی راستی بێت ناتوانم بە تەواوی گوزارە بكەم لە هەست و بیرەكانم سەبارەت بەئێوە ،بەاڵم لە ساڵی ( )1999ب��ەدواوە ب��ەردەوام راستییەك لەمێشكی مندا دەزرینگێتەوە ،ئەویش ئەوەیە كە زیندانیكردنی مرۆڤێكی گەورەی وەك ئێوەم پێ هەزم نەكرا وهەر دەموت ئەم مرۆڤە ئەو جێیەی حەق نەكردووە ،بێگومان بەرپرسیاری دەستگیركردن و گۆشەگیركردنی سەرۆكی گەلێك و رێنیشاندەرێكی گەورەی مرۆڤایەتی تەنیا دەوڵەتانی رووڕەشی جیهان نابینم ،بە ئەندازەی ساختەكاری و دووڕوویی و خیانەتی دەوڵەتانی سەردەست الوازی و كەم و كورتی هاوڕێیەتی خۆم و هەڤااڵنیشم بەرپرسیار دەبینم. بۆیە هەردەم شەرمەندە بووم لە حزووری ئێوە و گەل و ئەو ژنانەدا كە هیوای ئازادییان بە ئێوەوە گرێداوە. ل���ە ()15ی ش��وب��ات��ی ()2006دا پێ دەنێینە هەشتەمین ساڵی دەستگیركردنی سەرۆكایەتییەوە و پیالنگێڕی نێودەوڵەتی قۆناخێكی نو ێ و مەترسیداری لەسەر ئیمرالی
Roji_Wilat@yahoo.com
و كوردستان بە گشتی دەس��ت پێكردووە. دیانەو ێ هەموو رەنج و تێكۆشانی ئاشتی و دیموكراسی سەرۆكایەتی و گەلی كورد بەفیڕۆ بدەن و بە ئاشكرا بانگەشەی تەسلیمیەت و دەستبەردان لە سەرۆكایەتی بكەن ،دەیانەوێ دەستەمۆمان بكەن و فێری ئەوەمان بكەن كە ب ێ سەرۆك ،واتە ب ێ ئایدیۆلۆژی ،ب ێ ئیرادە ژیان بكەین ،بۆیە ئەمڕۆ گەل لە هەر چوارالی جیهان لە دژی ئەم سیاسەتی قڕكردنەی كە لەسەر سەرۆكایەتی پەیڕەو دەكر ێ ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێ ،منیش وەكو قوتابییەكی ئێوە لە دژی ئەم هێرشە ناڕەوایە دەمەو ێ لەم ()15 ی شوباتەدا لەنێو گەلی خۆمدا بەرخۆدانی گەلەكەم ،بە ئاگری جەستەم دەمەو ێ پەیامێك بدەمە مێشك و دڵی سەهۆڵبەندی شارستانێتی كۆمەڵگای چینایەتی و وەك زۆر مرۆڤی دیكە دەمەو ێ لە دادگای مێژوودا ببمە شاهیدێك بۆ قیڕاندن و ئیشارەپێكردنی زۆرداری و درۆزنی سیستەمی داد و مافی مرۆڤی رۆژئاوا. سەرۆكی من ...ئەم چاالكییەی كە ئەنجامی دەدەم لەگە ڵ ئەوەی ناڕەزایی و ئیسیانێكە لە دژی ئەو حەقسزییەی كە لە دژی ئێوە و گەلی كورد لە الیەن دەوڵەتانی سەردەستەوە پەیڕەو دەكرێ ،هاوكات رەخنەدانێكی هاوڕێیەتی كەم و الواز و رزگاربوونمە لە هەستی شەرمەندیی و ب ێ روومەتی لەبەرامبەر مێژوو و گەلەكەمدا، ئاستی ئیدیعا و باوەڕیمە بەوەی كە هەتا تاكە كەسێكیش بمێن ێ ئەم فەلسەفە و هێڵی ژیانەی ئێوە هەر دەژی و س��ەردەك��ەوێ .زۆر كەس دەڵێت و دەفكرن كە ئایدیۆلۆژی تونە بكەن و نەهێڵن ،من گاڵتەم بەمە دێت و ئیدعایەكی زۆر پڕوپووچە ،چونكە ئێوە ئیدی لە د ڵ و مێشك و حوجرە ی بە ملیۆنان كەسدا و بە تایبەتی لەدڵی ژناندا جێگیربوون و بوون بە ماڵی مێژوو و كۆمەڵگا .هەمووجارێ بەوەفایی و راستگۆیی ژنت بە ئێمە ناساند جا ئەمڕۆ سەرباری هەموو كەم و كورتی و الوازییەكانمانەوە دەم��ەوێ رەخنەی خۆم بدەم و بڕیاری بوونی خۆم لە هێڵی سۆسیالیزمی زانستی و دیموكراتی و پارادیگمای نو ێ نیشان بدەم و كەمێكیش بێت ،پەیامێك بدەمە پاشڤەڕۆیەتی نێوخۆ و هێرشەكانی دەرەوە ،منیش زۆرجار وەكو هەڤااڵنی شەهید دەمگوت ،خوزگە لە گیانم بە بەهاتر شتێكیتر هەبوایە لە پێناو ئازادی سەرۆك و گەلەكەم و ژنە چەوساوەكاندا فیدام بكردایە .لەدوای گرتنی ئێوە و لە ساڵی ()1999دا ب��ەردەوام بڕیاری ئەنجامدانی چاالكییەكم هەبوو ،بەاڵم لەبەر ئەوەی هەلومەرج گونجاو نەبوو بۆ شتێكی وەها و بە تایبەتیش بۆ ئەوەی ئێوە زویر نەكەم هەر هەوڵمدا لە ژیاندا دروستبوون و گرێدان بوونی خۆم لەگە ڵ ئێوەدا نیشان بدەم ،ئەمڕۆش دەزانم كە لەوانەیە ئەم چاالكییە رەخنە بكەن
Roji_Wilat@yahoo.com
و پەسندی نەكەن؛ بەاڵم چی بكەم سەرۆكی من هەندێك هەن ئاشق دەبن و دەستی یەكتر دەگرن و رادەكەن .ئاشق بوونی منیش وەهایە و دڵم ب ێ ئێوە و ب ێ پێكەنین و زەردەخەنەی سەر لێوی منااڵنی واڵتەكەم سوكنایی نایە و ئۆقرە ناگرێ .نەمتوانی بڕیارەكەم لە قۆناخێكی وەها هەستیاردا درەنگ بخەم بۆ ساڵی هەشتەمی دەستگیركراوی و دووری ئێوە .بۆیە داوای لێبوردن دەكەم و دەمەو ێ ئەوەش بڵێم كە زۆر بە هیوا و بەورەم .بەردەوام رێنماییەكەی تۆ بۆ شۆڕشی باشوور كە وەك شۆڕشێكی ژن بەناوی دەكەن لە مندا ورە و ئاراستەی تێكۆشانی دیاری كردووە ،ئێستاش لەنێو ئەو ب ێ دەنگی مردنەی كە لە باشووردا هەیە ،دەم��ەو ێ وەك ژنێكی باشوور كەمێكیش بێت قەرەبووی پاداشتی رەنج و چاكەكانی ئێوە بدەمەوە ،زۆر شاد دەبم كە ئەنجامێكی سەركەوتوو بەدەست بێنم ،لەدواییدا ساڵو و خۆشەویستی و حەسرەتی دیتنی خۆم ئاراستەی تۆی بێ هاوتا دەكەم ،لەبیرتان نەچێ زۆرتان بیر دەكەین و زۆرتان بیر دەكەین. لەیەكێكی تر لەنامەكانیدا كە بۆ ویژدانە نوستووەكانی تاكی كورد و نیشتمانپەروەران و بەخۆدانڤانی دەینوسێت دەڵێت: مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە گەلی كورد گەلێكی قارەمان و خۆبەختە ،س��ەرەڕای سیاسەتی نكوڵی و قڕكردن و بەعەرەبكردن وتورك كردن
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
و فارس كردن ،بە هەموو كەموكورتییەكانی خۆیەوە هەبوونی خۆی پاراستووە و لە مێژوودا نەسڕاوەتەوە ،بەردەوام دەوڵەتە داگیركەرەكان گوتویانە تۆ مەگەر تورك بیت یان عەرەب و ف��ارس بیت مافی م��رۆڤ ئاسا ژی��ان و مافی هاوواڵتیبوونت هەیە .دەوڵ��ەت��ان��ی زلهێزی جیهانیش ب ێ راوەستان دەفكرن كە چۆن و كەی و لەكو ێ لەپێناو بەرژەوەندی سیاسی خۆیاندا كوردان وەك پیۆنێك بەكار بهێنن و یارییەكەیان قازانج بكەن ،توێژی سەردەستی كوردان ،واتە بەكرێگیراوەكانی كوردانیش لەپێناو بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی و بنەماڵەیی و تاكەكەسی خۆیاندا ب���ەردەوام لەهەوڵی ه��ەڕاج ك��ردن و بازرگانی كردنی گەلی رەنجدەری كوردن ،واتە گەلی كورد لەڕەوشێكدایە كە نموونەی لە هیچ الیەكی جیهاندا و لە مێژوودا نەبینراوە ،گەلێكی گۆشەگیركراو و تەنیایە و وەك كۆمێكی تاوانبار و تێكدەر دەبینرێ ،ئەم رەوشەش بە درێژایی پێنج هەزار ساڵە ژیان دەب ێ و لە دژی ئەمە ك��وردان ئەوەندەی توانیویانە بەهەزار شەڕ و شۆڕ و كوشت و بڕین و كۆچبەركردن بە ئێشێكی مەزنەوە تەنیا خۆیان پاراستووە و هاتوون هەتا سەدەی بیست و یەكەم. س��ەرۆك ئاپۆ و تەڤگەری رزگ��اری نەتەوەیی كوردستان بە درێ��ژای��ی زیاتر لە سی ساڵ موداخەلەی ئەم رەوش��ەی ك��ردووە ،ئەمڕۆش
31
وتار
گەلی كوردی هێناوەتە ئاستی تێكۆشانی وەها ئیدی تەنیا خۆپاراستن و كوشت و بڕین وەك قەدەرێك پەسند ناكات پڕ بە دنیا هاوار دەكات و هەوڵی دوایی هێنان بە تراژیدیاكانی دەدات و دەیەو ێ دەستی چارەسەری دیموكراسی و ئاشتییانەی بۆ درێژ بكرێ ،كەچی نە دەوڵەتانی بەناو پ��ارێ��زرەری مافی مرۆڤی جیهان و نە دەوڵەتانی داگیركەری سەر كوردستانیش نەك تەنیا وەاڵمی دەستی ئاشتی نادەنەوە ،بەڵكو هەتا دوای��ی بە وەحشەتێكی م��ەزن بە شەڕ و فشار وەاڵم��ی دەدرێتەوە و تەسلیمیەت و نۆكەرێتی ب��ەس��ەردا دەسەپێنرێ ،ئەمەش گرێدارو بە كۆمپلۆی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی كۆنسێپتێكی نوێدا بەڕێوە دەچێ .ناوی ئەم كۆنسێپتەش ب ێ رووم��ەت كردن و شكاندنی ئیرادەی كوردی سەربەخۆیە ،واتە كورد ئینكار ناكات ،بەاڵم چارەسەرییەكی ب ێ سەرۆك ،بێ "پەكەكە" بە بنەما دەگر ێ بۆیە شتێكی رێكەوت نییە كە لە الیەك هێرش دەكاتە سەر گەریال و گەلی چاالكڤان و سەرۆك و لە الیەكی دیكەشەوە كوردە گوێڕایەڵەكانی خۆیان خستۆتە ناوەندی پرۆژەی رۆژهەاڵتی ناوینی مەزنەوە و بەڵێنی ئاواكردنی دەوڵ��ەت و ستاتۆیەكی گرێدراوی خۆیانیان پێدەدەن. وادی��ارە ساڵی ( )2006زۆر بە گەرمی تێپەڕ دەبێت ،دوژمن شەڕی هەمەالیەنە (تۆپ یەكون)
وتار
32
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
ی راگەیاندووە و پەیتا پەیتا پێكی دێنێ .لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە ئێمەش وەكو گەلی كورد لە هەر الیەك تێكۆشانێكی هەمەالیەنەی بەهێز پەیڕەو بكەین و ساڵی ( )2006تەنیا وەكو ساڵی خۆپاراستن نابێت بەڵكو بیكەینە ساڵی دیاریكردنی چارەنووسی كوردان و چارەسەری بكەینە ئامانج .لەم الیەنەوە گەرەنتی سەركەوتن لەدەستی ئێمەدایە بەمەرج ێ هەركەس بەكاری خۆی هەست ێ و لەشەڕی پاراستنی روومەت و ئ��ی��رادەی خ��ۆی و گەلەكەیدا جێ بگرێ. بۆ ئەمەش هەر تاكێكی ك��ورد ،هەر دەزگا و رێكخراو و پارتییەك ،هەر گوند و شار و شارۆچكە و شارەوانییەك هەر چین و توێژێك كە خۆی بە مرۆڤ و بە كورد دەزان� ێ دەبێ لەم ساڵەدا خاوەن نەخشەیەكی چاالكی بێت، ئامانجی ئەم نەخشەیەش تەنیا و تەنیا ئازادی و سەركەوتن بەبنەما بگرێت .واتە ئیدی بێ ب��اوەڕی و بن كەوتن نا ،بەڵكو لە سەدەی بیست و یەكەمدا بە تێكۆشینی جەوهەری خۆمان چارەنووسی خۆمان دیاری بكەین .لە دەمی نزیك و دووردا دەب ێ س ێ شت بكەینە ستوونی سەرەكی نەخشەی چاالكییەكانمانەوە و هەموو هێز و توانا و بەهرەمەندییەكانمان لەو پێناوەدا بخەینەگەڕ :یەكەمیان وەكو گەلی كورد و ژنانی كورد دەب ێ لە پێناو ئازادی سەرۆك ئاپۆ بەردەوام هەنگاوی "ب ێ سەرۆك ئاپۆ ژیان نابێ" هەڵبهێنین و ئەم راستییە لە چوارچێوەی دروشمێك دەربخەین ،بۆ ئەمەش دەب ێ هەر رۆژێكمان وەك ()15ی شوباتی ( )1999بە رۆح و بە گەرمی دەرباز بكەین ،بەاڵم بە شێوەیەكی زانستیتر و بەڕێكخستوو بێت ،چونكە ()15 ی شوباتی ( )1999بەڕاستی شاهانە بوو ،بە تەواوی مرۆڤی كورد سەلماندیان كە سەرۆك ئاپۆ بۆ ئەوان راستییەكی دەست لێبەرنەدراو و گەرچەكێكی سەرەكی شەڕ و ئاشتییە ،لەو بڕوایەدام جارێكیدی رفلێكسی كوردان لە دژی كۆمپلۆ جارێكیدی بگەڕێتەوە بۆ دەمی 15ی شوبات .مسۆگەر گۆڕانێكارییەكی جددی لە رەوشی سەرۆكدا دروست دەكات و لە دەمێكی كورتدا زەمینی ئ��ازادی و سەربەستبوونیشی گەرەنتی دەكەین؛ چونكە رۆحی بەرخۆدانی و بوێری گەلی كورد لە ()15ی شوباتی ()1999 دا رۆحێك بوو دنیا لەبەرامبەریدا دەل��ەرزێ، بەم بۆنەیەوە بانگ لە تەواوی گەلی كورد و لە هەرچوارالی جیهان دەكەم كە ()15ی شوباتی ئ��ەم ساڵیش بكەینە سەرەتایەكی ن��و ێ لە تێكۆشانی ئازادیماندا. منیش وەك رۆڵەیەكی ئێوە بۆ بەشداربوونی چاالكییەكانتان و دانەوەی قەرزەكانم بە ئێوەی هێژا و ماندوونەناس لە یەكێك لە لوتكە چیا پیرۆزەكانی كوردستاندا سەختی و سنووری دروستكراوی دوژمن لەنێوان گەریال و گەلدا
و سەرما و سۆڵەی زستان دەبەزێنم و بە چاالكییەكی ئاگرین دەمەو ێ گرێدان و راستگۆیی گەریالتان پ ێ رابگەیەنم و مژدە و پەیامی ئەوە بدەم كە سەرباری هەموو كەموكورتییەكانمان هەتا زەڕەی���ەك فكر و رۆح��ی كوردایەتی "پەكەكە"مان تێدا بێت ،سەما ئاسا و سەردار ئاسا بە ئیرادە و بڕیار ئامادەین بۆ خۆفیداكردن و دەڵێم سەركەوتن و ژیان كردن لە ژیانێكی پڕ لە ئاشتی و ئازادیدا زۆر دوور نییە ،ئەگەر دووریش بێت ،هەرگیز زەمان ناتوان ێ باوەڕی و ئیرادەی تێكۆشانمان ببەزێنێ .لە دواییدا دەڵێم چ شادم كە مناڵی گەلێكی وەك ئێوەم. جانسز؛ ئەوانەی بە دڵێكی پڕ لە خۆشەویستی و باوەڕی دەژین ،مەیدان بۆ هەموو سەختیەكی ژیان دەخۆێنن و واتا بەژیان دەبەخشن "ساكینە جانسز" لە وتارێكدا كە لە یەكەمین س��اڵ��ی��ادی ش��ەه��ی��دب��وون��ی ش��ەه��ی��د ڤیان بەسەردێری"بەناوی خۆشەویستی و جوانی شەهیدی سەركردە " ڤیان جاف" نووسیوویەتی ئاوەها باس لە شەهید ڤیان جاف دەكات":شەهید ڤیان ،شتێكی نەهێشتۆتەوە ئێمە بیڵێن ،تەنیا و تەنیا دەركپێكردن و واتادان بە هەستەكانی و وابەستە بوون بەپەیمانی ،بەیەكگەیشتنەوە لەگەڵ رێبەرایەتیدا نەبێت" .وەك دەزان��رێ وەرزی زستان هەم لەبواری هەلومەرجەكانی كەش و هەوا ،هەم لەبواری سیاسی ،سەربازی وەرزێكە بۆ گەریال زۆر بەسەختی تێدەپەڕێت بە تایبەتیش مانگی شوبات كە تیایدا رێبەر ئاپۆ دیلكرا و زیندان كرا ،مانگێكە كە هەست و هزر ئەگاتە لوتكە .بە داكۆكیكردنەوە ژیان لەناو سەرما سۆڵ و سەهۆڵبەندانی بەفرەوە ... ژیانێكی دڵگەرمانە تەنیاوتەنیا بەدڵە گەرمەكەی ڤیان مەیسەر دەبێت .بۆ تێكشكاندنی ئەو سنورە دەستكرد و گەمارۆ و گۆشەگیریەی لە دەوروب���ەری رێبەر ئاپۆدا دروستكراوە، هەڤاڵ ڤیان بەدرێژایی چەندین رۆژ قاڵبۆوە، بەهێزێكی بێ هاوتای مێشك و دلێكی دلێرانە بڕیاری خۆی دەدات .ئەوانەی بە دڵێكی پڕ لە خۆشەویستی و باوەڕی دەژین ،مەیدان بۆ هەموو سەختیەكی ژیان دەخۆێنن ،واتا بەژیان دەبەخشن .پەیوەستی ئامانجن و بڕیارەكانیانن و شكۆمەندن .ئەمەش لە راستینەی ژیان و تێكۆشانی هەڤاڵ ڤیاندا دەبینرێت. ساكینە دەڵێت":كاتێك ئ��ەو نامە پ��ڕ لە خۆشەویستیانەی هەڤاڵ ڤیان دەخوێنینەوە كە دڵێكی پڕ لە بڕواو و ئاشقی ئازادی ،شاخەكانی لەدوای خۆی جێی هێشتووە ،دیسان لەبواری بچوك بینینی مردن و چۆنیەتی بەدەستهێنانی ژیانێكی ئابڕوومەند و سەرفرازانە هەموو كەسێكی
Roji_Wilat@yahoo.com
نقوومی دەریای بیركردنەوە كرد .هەڵپەڕكێی فریشتە بەزیندوویی كەوتە سەربێ ئاگامان و دڵ و هەستمانی لەیەك خاڵدا چەقبەستكرد .ئیتر ووشەیەك نەمابوو بگوترێ". هەڤاڵ ڤیان؛ زۆر چاك دەیزانی هێزو ئیرادە چۆن لەتاكدا دەكەوێتە جووڵەوە و ئەنجامگیر دەبێت ،ب��ەردەوام بە گوێرەی ئەم راستینە دەجواڵیەوە .كاتێ خەرێكی راپەڕاندنی ئەرك و جێبەجێكردنی پێویستەكانی بەرپرسیارێتی بوو سەركەوتنی بەبنەما دەگرت لەچوارچێوەی دیسپلینێكدا كاری دەكرد كە لەئەركی هەرە قورسیشدا سەركەوتوو بێ. جانسز وەها ڤیان دەخوێنێتەوە":كاتێ بەرەو شاخەكان و مەنزلگای ئازادی رێگای گرتەبەر بەرامبەر هەموو داب و نەریتەكانی كۆمەڵگای یاخی بوو كە بۆ ژنی دیار كردبوو ،خۆی لە خوێندنگا ژیانێكی نوێ ناونووس كرد .هەر وەك خۆی دەڵی"فەلسەفەی" رۆشنایی شەوانی تاریك ،سەرۆك ئاپۆی خوێندەوە ،چەندەی دەیخوێندەوە رۆشنتر دەبۆیەوە .لە قواڵییەوە هەستی بە ئێش و ئازارەكانی ژنبوون دەكرد و قوڵتریش دەركی بە تینوێتی ئازادی دەكرد و واتای بەژیان دەبەخشی .یەكێك لەو كەسانە بوو كە دەیگوت گەر ژیان ئازاد نەبێت پەسەند ناكرێ و پێویستە ك��ورت بێ ،لە قواڵیشدا بەرجەستەی كرد وهەروەك لەناو هەڵپەڕكێدا بێ خۆی خزاندبووە ناو ملمالنێی ژی��ان .لە تێكۆشانی ئازادی خۆی بە زانست تەیار دەكرد و پڕ لەخۆشەویستی مرۆڤ دەژیا". هەڤاڵ ڤیان پردێكی بوێری و خۆشەویستی دروستكرد كە لە سلێمانییەوە تا ئامەد درێژ دەبێتەوە .ه��ەروەك و هەڵپەڕكێ دەست لەمالنی زەكیە و رەهشانی كرد و بەختەوەر بوو. شەهید ڤیان؛ گەورەترین حەزی گەیشتن بوو بەرێبەر ئاپۆ و مانەوە لە نزیكیدا .لەماوەی ژیانی تێكۆشانیدا لەمیانەی هاوبەشێتی ژیان لەگەڵ هەڤااڵنی و بەرجەستە كردنی چەمكی ئەرك ،بەرپرسیارێتی ئەم راستیەنەی جێبەجێكرد .دەتوانین بڵێن خوێندكارێكی باشی س��ەرۆك ئاپۆ ب��وو .ئ��ەو زان��ی��اری و زانستەی فێری ببوو بەحەزی خۆشەویستیەوە بەهەڤااڵنی دەوروبەری دەبەخشی .هەڤاڵ ڤیان لە پێناو حەزو ئامانجەكانیدا دەژیا ،بەڵێن بێ تا ئاواكردنی یەكێتی نەتەوەیی ،ئەنجامدانی ش��ۆڕش��ی ژن ل��ەب��اش��ووری ك��وردس��ت��ان، وەاڵمدانەوەی ژنە ئازارچەشتووەكان و جگە لەئازادی و سەركەوتن هیچی دیكە پەسەند نەكەین و لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا بەیەكتر بگەین. لەتێكۆشاندا دەبین بۆ گەیاندن و گواستنەوەی خۆشەویستی و جوانیت بۆ گشت ژنان".
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
33
چاوپێكەوتن
ساڵەح گەدۆ؛
پارتی رێگەیان نەداین لە دەروازەی سیمێلكاوە بێین ە باشوری كوردستان
ئا /شۆڕش مستهفا لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ"ساڵەح گەدۆ"، وەزی��ری دەرەوەی حكومەتی كانتۆنی جەزیرەی رۆژئاوای كوردستان كە هاوكات سەرۆكی پارتی چەپی دیموكراتی كوردی سوریاشە ب��اس لە ئ��ەدای و پێكاتەی حكومەتەكەی و رەوشی ژیان لەو هەرێمە و ئاستی پەیوەندیان لەگەڵ ناوچەكە و دەرەوەدا دەكات .گەدۆ دەشڵێ":پارتی داوای دی��دار لەگەڵیاندا نەداوینەتەوە و رێ��گ��ەش��ی��ان ن��ەدای��ن ل��ە دەروازەی سیمێلكاوە بێینە باشوری كوردستان و ل��ەرێ��گ��ەی ت��ەل��ك��ۆچ��ەرەوە هاتین". پرسیار /ئامانجی دروستكردنی كانتۆن ل��ە رۆژئ������اوای ك��وردس��ت��ان چ��ی ب��وو؟ وەاڵم /ئێمە سێ كانتۆنمان پێكهێناوە. رەوشێكی زۆر تایبەت هەبوو بەتایبەت لە هەرێمی جەزیرە كە جگە لە كورد سێ نەتەوەی تر تیایدا ژیان دەك��ەن و ئەوانیش ع��ەرەب و سیریانی و كریستیانن .لە دەستپێكی شۆڕشی رۆژئاودا گەلێك پالن ئەنجامدەدرێن بۆ ئەوەی فیتنە لەناوماندا (وەك كورد و عەرەب كورد
و سریان عەرەب و سریان) درستبكەن هەندێك دەوڵەتی هەرێمی و شۆفێنیزمی عەرەبی و تەنانەت لە الیەن رژێمی سوریاشەوە بەشداربوون لەو پالنانە ،بەوهۆیەوە ئێمە كۆمیتەی ئاشتیمان لە نێوان خۆماندا دروستكرد بۆ گفتوگۆ و رێگرتن لەو پالنانە و لە ئەنجام گەیشتینە ئەوەی كە ئێمە خۆبەڕیوەبەری كاتی دروست بكەین بە ب��ەش��داری هەرسێ نەتەوەكە كە پێكهات لە ( )22وەزیر و سێ سەرۆكایەتی كە لەناویاندا چوار عەرەب و چوار سریانی هەیە. پ����رس����ی����ار /ئ���اس���ت���ی پ���ێ���ش���وازی خ��ەڵ��ك ب���ۆ ئ���ەو ك��ان��ت��ۆن��ان��ە چ��ۆن��ە؟ وەاڵم /دوای راگەیاندنی ئەو كانتۆنانە كە یەك لەدوای یەك راگەیەندران خەڵكی رۆژئاوا بەسەدان هەزار كەس ڕژانە سەر شەقامەكان بۆ دەربڕینی خۆشی و ئاهەنگگێڕان و پشتگیری خۆیان راگەیاند. پ��رس��ی��ار /ت���وان���ای خ��ۆب��ەڕێ��وەب��ەری ئ��������ەو ك����ان����ت����ۆن����ان����ە چ�����ەن�����دە؟ وەاڵم /بەشێك لە هاتنی ئێمە بۆ باشوری كوردستان بۆ ئەوەیە ،ئێمە وتومانە شكست قەدەغەیە و دەبێ سەربكەوین ،لە سەردانماندا داواكارین كە دەرگاكانی سەر سنور لەسەرمان
بكرێنەوە ،لە گەڵ توركیا چوار دەروازە هەیە كە لەسەرمان داخ���راوە ،لە سنوری ئێراق تەلكۆچەر هەیە نەكراوەتەوە ،لە باشوریش فیشخاپور(سمێلكا) لەسەرمان داخراوە ،لەالیەن رژێمی سوریاشەوە ئابلۆقەیەكی زۆر توند لەسەر گەلەكەمانە ،بەهۆی گیرانی ئەو رێگەیانەوە حااڵت و ئاستەنگییەكی زۆرمان لەسەر دروست دەبێ بەتایبەت لە رووی ئابوری و لە دەرەوەی ئ��ەوەش كۆچبەری دروستدەبێ ،لە هەرێمی ئێمە ئارامی هەیە بەهۆی هەبوونی یەكینەكانی پاراستنی گەل"پەپەگە"ەوە كە بەرامبەر هەموو هێزە چەكدار و چەتەكانەوە وەستاوەتەوە و هەموویانی تێكشكاندوە و ئارامی دروستكردوە نەك تەنها بۆ كورد؛ بەڵكو بە هەزاران بنەماڵەی عەرەبانەشی لە ناوچەكانی سوریاوە هاتوون و لەوێ نیشتەجی بوون و ئارامی هەیە و بە ئاشتیانە تیایدا ژیان دەكەن ،بۆ ئەوەی ئەو خۆبەڕێوەبەریە رێی خۆی بگر ێ دەمانەوێ دەرگاكان بكرێنەوە و پشتگیری الیەنە كوردیەكان بەتایبەت پشتگیری هەرێمی ك��وردس��ت��ان وەرگ��ری��ن و س��ەردان��ی هەموویان (گ��ۆڕان ،یەكێتی و ئیسالمییەكان و )...دەك��ەی��ن و ه��ی��واداری��ن لە ماوەیەكی نزیكیشدا بچینە الی پارتی دیموكراتیش.
چاوپێكەوتن 34
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
پرسیار /بەهۆی داخرانی ئەو دەرگایانەوە سەرچاوەی ژیان و داهاتی گەل لەوێ چییە؟ وەاڵم /داهاتی ناوخۆییە و لەسەر ئەو بەروبومانە دەژی كە لەناوخۆی كوردستان بەرهەم دەهێندری و زۆرێ��ك لە خواردەمەنی و سوتەمەنیش لە هەرێمی كوردستانەوە دەهێندرێ و لەرووی دەرمان و غازەوە زەحمەتییەكی زۆر هەیە لەسەر گەلەكەمان و دەمانەوێ ئەوانەش چارەسەر بكەین. پ��رس��ی��ار /پەرەنسیبی داب��ەش��ك��ردن��ی وەزی���رەك���ان ل��ەس��ەر چ بنەمایەكە؟ وەاڵم /سریانی ()%12ی پێكهاتەی هەرێمی جەزیرەن و چوار وەزیریان پێدراوە و عەرەبیش كە هەموویان بەشدار نین ،بەڵكو زۆرێك لە عەشیرەتەكان و رۆشنبیران بەشدارن ئەوانیش بە چوار وەزیر بەشدارن و نزیكەی ()%30ی و ئەگەر هەموویان بەشداربان زیاتریشیان پێدەدرا. پ��رس��ی��ار /ب��ەش��داری��ن��ەك��ردن��ی چەند الیەنێكی ناو ئەنجومەنی نیشتیمانی ك�������وردی ه���ۆك���ار چ��ی��ی��ە؟ ب���ەش���دار ن��ەب��وون ی��ان ب��ەش��داری��ان پ��ێ نەكرا؟ وەاڵم /ن���ا ،ئ����ەوان ش��ەری��ك��ی دەس��ت��ەی بەڕێوەبەری رۆژئاوا بوون و چوار مانگ گفتوگۆ كرا لە نێوان ئەنجومەنی گەل و ئەنجومەنی نیشتیمانی و بڕیاریشدرا كە خۆبەڕێوەبەری رابگەیەندرێ ،ب��ەاڵم بە چەند رۆژێ��ك پاش ئەو بڕیارە ئەنجومەنی نیشتیمانی بەشداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا بوو ،بۆیە بڕیاری زوو گۆڕی.
پرسیار /ئێوە وەك پارتی چەپی دیموكرات كوردی سوری بەشداری خۆبەڕێوەبەری دی��م��وك��رات��ی��ك��ت��ان ك�����ردووە ،دەن��گ��ۆی كشانەوەتان باڵوكرایەوە ،ئەوە راستبوو؟ وەاڵم /نا ،بەهیچ شێوەیەك راست نەبوو ،ئێمە وەك پارتی چەپی دیموكرات كوردی سوری بە پێشنیاری من وەك شەخس ئەنجومەنی نیشتیمانی دام��ەزرا و تێڕوانینمان واب��وو كە دەب��ێ پشتگیری خۆبەڕێوەبەری بكەین و ئەو خۆبەڕێوەبەریەش هێزە و بۆ ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردیش پشتگیریە و ئۆپۆزسیۆنی سوریش ئەگەر ئۆپۆزسیۆنێكی نیشتیمانی بێ پێویستە پشتگیری خۆبەڕێوەبەری بكات و خۆبەڕێوەبەریش هێز و ئۆپۆزسیۆنە و ئێمەش وەك ك��ورد لە س��ەرەت��ای شۆڕشی سوریا وتومانە ئێمە بەشێكین لە شۆڕشی ئاشتیانەی سوریا ،بەاڵم ئۆپۆزسیۆن قبوڵ ناكات؛ چونكە دەترسێ لە كیانێكی كوردی. پ���رس���ی���ار /ب��ەش��داری��ن��ەك��ردن��ی ئ��ەو چ��ەن��د الی��ەن��ی ك����وردی ئەنجومەنی ن��ی��ش��ت��ی��م��ان��ی ن��اب��ن��ە ئ��اس��ت��ەن��گ؟ وەاڵم /لە گەڵ هەندێك پارتی ناو ئەو ئەنجومەنە تا ئێستاش گفتوگۆ هەیە لەگەڵیاندا بۆ ئەوەی بەشدار بن و هیوادارین بەشدار بن ،بەاڵم الیەن هەیە بە تێڕوانینی كوردی ئیش ناكات و بەپێی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئیش دەكەن و تێڕوانین و بڕیاری ئێمەش ئەوەیە كە ئەو خۆبەڕێوەبەریە بۆ خزمەتی گەالنی سوریا بێ ،نەك بۆ ئەوەی پارتێك یان الیەنێك بیەوێ بیخاتە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیەوە.
Roji_Wilat@yahoo.com
پرسیار /پەیوەندی كانتۆنەكان لەگەڵ رژێمی سوریا یان ئۆپۆزسیۆن چۆنە؟ وەاڵم /ت��ا ئێستا هیچ شتێك ن��ەب��ووە و رژێمیش هیچ هەڵوێستی وای رانەگەیاندوە نە بە باش یان نە بە خراپ ،پێم باشە سەرۆكی رژێم هەڵوێستی خۆی دیار بكات و پشتگیری بكات ئەوە لە بەرژوەندی كورداندایە ،راستە دەڵێن ئەو دیكتاتۆرە و سەرۆكی رژێمە ،بەاڵم ئەو سەرۆك كۆمارە ئەگەر ( )24كاتژمێریش دەس��ەاڵت��ی بمێنێ پشتگیری بكات پێمان باشە و دەڵێین ئەوە هەنگاوێكە بۆ پێشەوە. پرسیار /وەك وەزیری دەرەوە سەردانی باشوری كوردستانتان كردوە پشتگیری الی��ەن��ەك��ان��ی ب��اش��ور چ���ۆن دەب��ی��ن��ن؟ وەاڵم /بۆ ئێمە زۆر گرنگە باشور پشتگیریمان بكات چ لە روی سیاسی و چ لە رووی نەتەوەیی و ئابوریش ،بۆ ئێمە دەرگای سمێلكا زۆر گرنگە و ئێستا داخ��راوە و كرانەوەشی لە دەستی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە و ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین كە ئەو دەرگایە بكرێتەوە و قورسایی سەر گەلەكەمان لە رۆژئاوا سوكتر ببێ. پرسیار /داوا لە الیەنەكانی باشور دەكەن بە فەرمی پشتگیری خۆبەڕێوەبەری بكەن كە هەندێك پارت نەیانكردووە؟ وەاڵم /بەڵێ داوا دەكەین ،ئێمە وەك كۆمیتەی دەرەوە پێش دوو هەفتە وتووێژمان لەگەڵ پارتی و دیوانی سەرۆكایەتی كرد و ویستمان شاندەكەمان لە رێگەی دەروازەی سێملكاوە بێتە هەولێر و
Roji_Wilat@yahoo.com
ئەو كەسانەی كە ئاوارەی باشور بوون بەهۆی بارودۆخیئەمنییەوەنییە بەهۆی ئابورییەوە هاتوون چۆن ئارامی هەیە ،پێش دوو رۆژ كە لە رۆژئاوابووم وەفدێكی هیومان رایتس وۆچ و وەفكێكی تری فەڕەنسی و سوئیدی هاتبوون بینیان كە ئارامی لە هەرێمی رۆژئاوا هەیە وەك ئارامی سلێمانی و هەولێرە و بەرەوپێشتریش دەچین و ئەگەر مەسەلەی ئابوری چارەسەر ببێ و دەروازەی سنوری بكرێتەوە، هەموو ئاوارەكان دەگەڕێنەوە .......... پشتگیری كردنی پارتی و هەر پارتێكی تر لە پارچەكانی تری كوردستان بۆمان گرنگە و ئەركی نەتەوەییان پێكدەهێنن،بەاڵمپارتێك بیەوێخۆبەڕێوەبەرییەكە لەژێر فكر و ئایدۆلۆژیای ئەودا بێ ئەوە بۆ ئێمە خەتی سورە، رێزیش لە بۆچونیان دەگرین وپێشنیاریئەوانیشمان دەوێ ،بەاڵم دەبێ هەندێك سەربەخۆیی لە بڕیارەكانی ئێمەشداهەبێ
سلێمانی و لەگەڵ هەموو الیەنەكان كۆببێتەوە، بەاڵم بەداخەوە تا ئێستا وەاڵمیان نەداوینەتەوە و رێگەشیان نەداین لەو دەروازەیەوە بێینە باشوری كوردستان و لەرێگەی تەلكۆچەرەوە هاتین. پ����رس����ی����ار /ه�����ۆك�����اری پ��ش��ت��گ��ی��ری ن��ەك��ردن��ی پ��ارت��ی ب��ۆ خ��ۆب��ەڕێ��وەب��ەری رۆژئ���������اوا ب���ۆچ���ی دەگ���ەڕێ���ن���ن���ەوە؟ وەاڵم /پشتگیری ك��ردن��ی پ��ارت��ی و هەر پارتێكی تر لە پارچەكانی تری كوردستان بۆمان گرنگە و ئەركی نەتەوەییان پێكدەهێنن، بەاڵم پارتێك بیەوێ خۆبەڕێوەبەرییەكە لەژێر فكر و ئایدۆلۆژیای ئ��ەودا بێ ئ��ەوە بۆ ئێمە خەتی سورە ،رێزیش لە بۆچونیان دەگرین و پێشنیاری ئەوانیشمان دەوێ ،بەاڵم دەبێ هەندێك
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
35چاوپێكەوتن
سەربەخۆیی لە بڕیارەكانی ئێمەشدا هەبێ.
ب�����ەاڵم ل���ە رووی ئ��ەم��ن��ی زۆر ب��اش��ە.
پرسیار /پشتگیری واڵتانی دەرەوە چۆن دەبینن یان چ پالنێكتان هەیە بۆیان؟ وەاڵم /بەتایبەت واڵتانی هەرێمی وەك توركیا، ئێران و ئێراق هەوڵی خۆمان دەدەین پشتگیری بكەن و ئێمە ئەوروپا و ئەمریكا و رۆسیاش دەبینین و هەوڵی خۆمان دەدەی��ن پشتگیری بكەن و رایدەگەیەنی كە ئەوە خۆبەڕێوەبەری گەالنە و ئەو پڕوپاگەندانەشی كە دەڵێن ئەو خۆبەڕێوەبەی"پەیەدە"یە رەتدەكەینەوە و ئەو خۆبەڕێوەبەریە ( )57پارت و الیەن تێدا بەشدارن.
پرسیار /نزیكەی ( )200هەزار كەس لە رۆژئاوا ئاوارەی هەرێم بوون لە دۆخی باشی ئەوێ قسە لەسەر ئەوە دەكەن بگەڕێنەوە؟ وەاڵم /ب��ە ب��ۆچ��وون��ی م��ن ئ��ەو كەسانەی كە ئ���اوارەی باشور ب��وون بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە نییە بەهۆی ئابورییەوە هاتوون چۆن ئارامی هەیە ،پێش دوو رۆژ كە لە رۆژئاوابووم وەفدێكی هیومان رایتس وۆچ و وەفكێكی تری فەڕەنسی و سوئیدی هاتبوون بینیان كە ئارامی لە هەرێمی رۆژئاوا هەیە وەك ئارامی سلێمانی و هەولێرە و بەرەوپێشتریش دەچین و ئەگەر مەسەلەی ئابوری چارەسەر ببێ و دەروازەی سنوری بكرێتەوە ،هەموو ئاوارەكان دەگەڕێنەوە.
پ����رس����ی����ار /ل����ە ئ���ێ���س���ت���ادا رەوش�����ی ژی����������ان ل������ە رۆژئ���������������اوا چ����ۆن����ە؟ وەاڵم /ل��ە رووی ئ���اب���ووری���ەوە خ��راپ��ە،
وتار
36
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
Roji_Wilat@yahoo.com
قۆناخ ه ه هستیارهک هی کورد و بێخ همی دهس هاڵت ن /ئیدریس سهدیق دیبهگهیی ئهمڕۆ گهلی ک��وردم��ان لهههموو کاتێ زیاتر رووبهڕوی ههڕهش ه و گوڕهشهی ناوهوهو دهرهکی بووهتهوه و بهقۆناخێکی ههستیار و پڕ ل ه کێشم ه کێش و ئالۆزدا تێپهڕدهبێت .دوژمنان و ناحهزانی گهلهکهمان ب ه بهرگ و ئاخاوتنی نوێ ،زیاتر لرجاران زوومی راگهیاندن و میدیاکانیان خستۆته سهر چاالکی بزاڤی رزگاریخوازی گهلهکهمان و کهوتوونهتهخۆ بۆ بهرپهرچدانهوه و سهرکوتکردن و بانگهشهی چهواشهکاری و بهرههڵستیکردنی بچوکترین و سادهترین مافی رهوای گهلهکهمان ل ه ئازادی و پێکهوه ژیان. ه�هر لهباکور حکومهت ه بهناو ئیسالمیهکهی ئهردۆغان ک ه بهناو پیادهی پرۆسهی ئاشتی دهک��ات ،ک ه وادهیهکی زۆری بهردا تێپهڕبوو و هیچ پێشکهوتنێکی ئهوتۆی بهخۆوه نهبینیوه و هیچ ههنگاوێکی پراکتیکی نههاویشتوه ،رۆژان ه پڕوپاگهندهکان چڕ دهکاتهوه بۆ دڵنهوایی شهقامی تورکی ،کهچی لهپشت ئهودیوی پهردهوه ،رهق ئهستورهکهی سهبارهت ب ه گهلی کوردمان ل ه رۆژئاوا ک ه گیانی بهرخودان و خۆڕاگری و بتهوی رێزیان ک ه وێنهی دهگمهن ه ل ه مێژووی خهباتی گهالن و ههموو پالن ه نهگریس و چهپهڵهکانی ناحهزانی لهچاڵناوه .ئهمهش زیاتر دوژمنان و ناحهزان و ئهوانهی لهپشتهوهیانبوون ،تووشی شۆک و نیگهرانیکرد. دهس���هاڵت���داران���ی ت���ورک ه �هرچ �هن��ده بهرگی ئیسالمبوونیان پۆشیوه ،سهرلهنوێ دهیانهوێ میللهتهکهمان لهخشتهبهرهن و ئیرادهی پهرش و باڵوهی لێبکرێت بههۆی نانهوهی تهونی جالجالۆک ه و سیناریۆی ههم ه جۆر ک ه گهلی کوردمان ل ه رۆژئ���اوا راهاتبوو لهسهر ئ �هم ج��ۆره ئ��اوازه قێزهونانه ،ههموویان لهگۆڕناو نائومێدیکردن. ئهکهپ ه وهک خۆیان بۆی دهچ��ن کهباوهڕیان بهپرسی کورد ههی ه و دهبێ چارهسهر بکرێت، بهاڵم واپێدهچێ وهک گولهنیهکان بۆیدهچن ک ه پرسێکی کۆمهاڵیهتی و مرۆیی ه و بهدهستی بێگان ه دروستکراوهو کراوهت ه پرسێکی سیاسی ،سهیرهک ه ل�هوهدای� ه ئ�هردۆغ��ان لهنێوان ه��هردوو دیدهک ه یاریدهکات و کات بهسهر دهبات بۆ مهبهستی خۆ کاندیدکردنهوهی بۆ پۆستی سهرۆکایهتی. ئهردۆغان بنکهو بارهگای پێشکهشب ه ئیخوانهکانی میسر و لیبیا کرد ،ههموو جۆره هاوکاریهکی لۆجیستی پێشکهشکردن ل ه خیوهت و قامچی و بۆمبی فرمێسکڕێژو ......کاتێ لهو دوو شوێنه ئیخوانهکان ههرهسیانهینا ئینجا کهوت ه بهرگیانی کوردانی رۆژئ��اوا و دهرگ��ای خست ه سهرپشت بۆ رێکخراوی قاعیدهو نوسره توندڕۆیهکان بۆ
لێدانی گورزی کهمهر وهشێن بۆ گهلی رۆژئاوا ک ه ئهمهشیان سهرینهگرت ک ه ههوڵی ئهوهدابوو کاریزمایهکی ک��وردی ملکهچ بتاشێ و مهرام ه گالوهکانی جێبهجێبکات. ئهوه ئهردۆغان ه چهک بۆ تیرۆریستان رهوان دهکات بۆ کاولکاری و تۆقاندن و لهسهری دهنوسێت" ئهم ه بسکویته" و لهدواوهش نیگهرانی دهردهبڕێ لهمهڕ رهوشهکه .کارهساتی رۆبۆسکی کهخودی دادگای سهربازی بڕیاری داخستنی دۆسیهکهی دا ل�هب�هدواداچ��وون .تیرۆرکردنی ههرسێ ژنه ش��ۆڕهس��وارهک � ه ل�هپ��اری��س و .......حاشا ههڵنهگرت ل ه دهمامک ه قێزهوهنهکهی داگیرکهران. وهک س��ی��اس �هت��م �هداران ب��ی��ری ل��ێ��دهک�هن�هوه تائهمڕۆشی لهگهڵدابێت ناحهزان و داگیرکهرانی کوردستان بهگشتی و تورک بهتایبهتی کورد وهک ههڕهش ه دادهنێن بۆسهر یهکگرتوویی تورکیا و رۆژههاڵتی ناوین .بۆی ه ههر لهبنهڕتدا شۆڤینیست ه تورکهکان ب ه باڵ ه چهپ و راستهکاندا دهیانهوێ تورک ه کێویهکان ببن ه تورکێکی رهسهن و دۆزی کوردیش تهنها "مهسهلهی رۆژههاڵت"ه. ههربۆیهش تورکیا رێگریکرد ل ه ئامادهبوونی دهنگی راستهقینهی گهلی کوردمان ل ه کۆنگرهی جنێڤ 2و دواتر مۆرکردنی پهیماننام ه لهگهڵ ههریهک ل ه واڵتانی ئهفغانستان و پاکستان کهئهمهش پهیمانی بهغدامان بهبیر دههێنێتهوه کهلهساڵی 1955مۆرکرا لهگهڵ ئێران و تورکیا و عێراق و پاکستان بهناوی پاراستنی ئاسایشی رۆژه �هاڵت��ی ناوین لهمهترسی دهستێوهردانی سۆڤیهتی ئهوکات لهکاروباری رۆژههاڵتی ناوین، بهاڵم لهناوهڕۆکدا ههماههنگی و کۆدهنگی بوو دژی بزاڤی رزگاریخوازی گهلی کورد. ئهگهر لهنزیکهوه ل ه رهوشی کوردانی رۆژههاڵت وردبینهوه ،رۆژان�� ه ئاخوندهکان راوه دونانی چاالکوانی سیاسی دهکهن ب ه بهرنامهیهکی پوخت و تۆکمه ،دژی ئ��ازادی و رادهربڕین ههڵوێست وهردهگ���رن و بۆیهش ه رۆژان��� ه خهڵک لهسهر ههڵوێست و بۆچونیان راپێچی دادگا و رهوانهی توونی بهندیخانهکان دهکرێن و لهسێدارهدانیش ههر بهردهوام ه و خوێنی کوردیان حهاڵڵ کردوه. لهباشور رهوشهک ه بهرهو ئالۆزیدهڕواو قهیرانهکانی پێکنههێنانی کابینهی ههشتهم و نهمانی پاره ل ه بانکهکان و ئالۆزی و ناڕوونی پهیوهندیهکان لهگهڵ ناوهند قۆناخهک ه مهترسیدار و ئاڵۆزتر دهکات و پێداگری کورد لهناوهند لهپاشهکشهدایه. رهههندی گوتارهکان جیاوازن و پراگماتیزمین و بیرکردنهوهکان میکیاڤیلین و رهچاوی بهرژهوهندی بااڵ و ئاسایشی نشتیمانیتی تێدا ناکرێت .گوتاری شهقام زۆر جیاوازه لهوهی ک ه ل ه ئهودیو پهردهو ژووره تاریکهکان بهتهنهایی دهگوزهرێ .گوتاری
شهقام وهک خۆیان پێداگری لهسهر ئایدیالیستیک داکۆکی لهکوردبوون و شوناسهکهی دهکات و رهچاوی خواستی شهقامی لێدهکرێت ،زۆر دووره لهڕاستی .ئهو دیفاکتۆیهی ئهمڕۆ لهئارادای ه شتێک نیی ه حاشای لێبکرێت ک ه لهدژی ناسیۆنالیزمی کوردهو سهرکردهکانیش پتر ل ه خهمی راگرتنی کۆلهک ه سهرهکیهکانی دهسهاڵتن .رۆژ لهدوای رۆژ پێگهی کورد چ لهناوهوه چ ل ه دهرهوه بهرهو کزی و الوازی دهڕوات و بهجۆرێک پاشهکشێ و داکشانی بهڕوونی پێوه دی��اره .بهتایبهتیش س �هب��ارهت ب �هم��ادهی ( )140و ناوچ ه کێش ه لهسهرهکان ک ه یهکێک ه لهپرس ه ههره الوهکی و پهراوێزخراوهکان .فاڕگۆن ه شڕ و شهقی پڕ پۆست و ئیمتیازات ناتوانێ رێگ ه ل ه کۆچکردن و تۆقاندن و شێواندنی روخساری نهتهوهیی بگرێت لهناوچ ه کێش ه لهسهرهکان وهک رۆژان ه سهردێری ههواڵهکانن بۆ مهبهستی چهواشهکاری .دۆڕاندنی کورسیهکان ،فێڵکردن ل ه دهسهاڵتی کوردی، متمانهی هاواڵتیانی دابهزاندوه و ل ه دۆخێکی ئهمنی پڕ ل ه ههڕهش ه و ئابوری خراپدا دهژین. واپێدهچێ شهرهم نایانگرێت ک ه رۆژان ه مانشێت و سهردێره ههوڵهکان باس ل ه لوولهنهوتی و تانکهر و گازی سرووشتی و کۆمپانیا زهبهلالحهکان و دهستنیشانکردنی باشوور لهسهر نهخشهی جیهانی و زهوی. گرنگ نیی ه دوژمنان تهڕاتێن بکهن و بهداهاتی کورد ئاگر لهکورد بهردهن و مناڵ ه چاوگهشهکانیش لهتهک لوول ه نهوتیهکان و لهژێر تانکهرهکان لهبرسا بمرن و لهسهرما ههڵڕهقن .ئهرێ کوا ئاسایشی نهتهوهیی ،کوا داهات ،کوا سیناریۆی بریقهداری چاوهڕواننهکراوی چاکسازی؟؟
رهههندیگوتارهکان جیاوازن و پراگماتیزمین وبیرکردنهوهکان میکیاڤیلین و رهچاوی بهرژهوهندی بااڵ و ئاسایشینشتیمانیتی تێدا ناکرێت .گوتاری شهقام زۆر جیاوازه ه ئهودیو هل لهوهی ک پهردهو ژوور ه تاریکهکان بهتهنهاییدهگوزهرێ
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
Roji_Wilat@yahoo.com
37
وتار
ئەگەر زمان كوردی بێت ،دەبێ ژیانیش كوردی بێت
ن /هێرش گارزان
ماوەیەكە لە ناو راگەیاندنەكانی ناوخۆی ئێران و هەروەها لێدوانی كاربەدەستانی كۆماری ئیسالمی ئێراندا دەنگۆی ئەوە هەیە كە گوایە لە تەنیشت زمانی فارسی ،نەتەوە جیاوازەكانی ناو ئێرانیش دەتوانن بە زمانی خۆیانیش پەروەردە ببینن .هەرچەندە ئەو لێدوانانە زۆر روون و ئاشكرا نین و وەكو كە گوتراوە ،ئەم كارە تا ماوەیەكی كورت ب��ەردەوام دەكات و هەتا ئاستێك كە پێویست بكات بەڕێوە دەچێت .ئیتر نازانرێت كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسالمی ئێران چەندە بە پێویستی بزانن!! ،بەاڵم دەبێ لە ئاكامدا شیكاری پێویست بۆ ئەو بابەتە بكرێت .پێش هەموو شتێك هێنانە بەر باسی وەها مژارێك لە الیەن كاربەدەستانی دەوڵەتەوە داننان بەوەیە كە ئێران خاوەن كۆمەڵگایەكی فرەڕەنگە و دانیشتووانی ئێران تەنیا بریتی لە نەتەوەی فارس نین و لە هەمانكاتدا كردنەوەی كێشە كەڵەكە كراوەكانی ناوخۆیی ئێرانە .مادام كە باسی خوێندن بە زمان دایكی دەكرێ ،ئەو كاتە باسی جیاوازی نەتەوەیی و فەرهەنگیش دێتە ئاراوە .ئەمەش راستییەكی حاشاهەڵنەگرە، بۆیە دەستەواژەی”جیاوازی” بە شێوەیەكی
بابەتیانە دەبێت پێناسە بكرێت .جیاوازی چیە؟ پێویستە چۆن چاو لە جیاوازیەكان بكرێت و كامە رێگا دەبێت بگیردرێتە بەر؟. زمان ،خاڵی سەرەكی فەرهەنگە و گوزارە لە مێژوو و داب و نەریتی كۆمەاڵیەتی دەكات .زمان كۆی بەها و نرخە كۆمەاڵیەتیەكانە ،دەربڕین و ئاشكرا كردنی بیر و هەست و جیهانی دەروونی تاك و كۆمەڵگایە .بە دڵنیاییەوە ناكرێت ،زمان لە فەرهەنگ و مێژوو جیا بكرێتەوە .ئەوەی كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسالمی ئێران دەیكەن نزیكبوونەوەیەكی میكانیكیە و دوورە لە راستی و جیاوازییەكانی ناو ئێران بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی .ئەوەی كاربەدەستانی كۆماری ئیسالمی ئێران ناڕاستەوخۆ دەیڵێن ئەمەیە :بە فكری ئێمە بیر بكەنەوە و بە زمانی خۆتان بخوێنن .هەروەها ئەو رەستەیەی كە دەبێژێ هەتا ئەو ئاستەی كە پێویست بكات دەخوێنن چەمكێكی زەقی داگیركارانەیە .بۆیە بەكارهێنانی مێتۆدی زانستی بۆ چارەسەری كێشەكان لە جیاتی پینە كردن ،چارەسەری ریشەیی تر و درێژخایەن تر لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت .هەروەها دەبێـت هەر لەسەرەتاوە ئەو پرسیارە بكەین كە ئامانج چیە؟ بە راستی دەوڵەتی رۆحانی دەیهەوێ كێشەی دیمۆكراسی
لە ئێراندا چارەسەر بكات یان ئ��ەوەی كە دەیهەوێ كەلەبەرەكانی ناو دەوڵەت پڕبكاتەوە؟ وەاڵمی ئەو پرسیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا روون دەبێتەوە .لەهەر حاڵێكدا پێویستە ش��رۆڤ��ەی ب��اش بۆ س��ەرچ��اوەی كێشەكان بكەین .لە راستیدا ،شێوازی پێناسەكردنی كێشەكان ،بۆ خۆی كێشەی هەیە .لە بواری رێبازی چ��ارەس��ەی و مێتۆدی تێپەڕاندنی كێشەكانیشدا ،دەوڵەت دووچاری ئاڵۆزییە و تەنیا قەیرانەكانی ئێران زیاتر و قوڵتر دەكاتەوە. بێگومان خاڵی هاوبەش لە رووی مێژوویی، فەرهەنگی و باوەڕییەوە لە نێوان گەالنی ئێراندا هەیە و كەس ناتوانێت ئەمە رەت بكاتەوە، بەاڵم جیاوازییەكی ئێجگار زۆریش هەیە كە تەنیا بریتی لە زمان نیە .لە ئێراندا جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی هەیە ،هەر نەتەوە خاوەن مێژوو و فەرهەنگی تایبەت بە خۆیەتی. هەبوونی ئەو جیاوازییانە نایێتە ئەو واتایەی كە هیچ خاڵێكی هاوبەش لە نێوان ئەو گەالنەدا بوونی نیە .كاتێك دەوترێت جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی ،ئەوە ئاماژەیە بە شارستانیەت و فەرهەنگی جیاواز .لە كاتێكدا كە هەموو ئەو جیاوازیانە لە پەرگالی(سیستەمی) پەروەردەیی ئێراندا خراونەتە ناو بازنەیەكی سیاسییەوە
وتار
38
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
و دەرگایان لەسەر داخ��راوە .هەرچی مافی رادەرب��ڕی��ن��ە لە ری��ش��ەوە ق��ەدەخ��ە ك��راوە و پەرگالی زانیاری توندوتۆڵ لەسەر گەاڵنی ئێران بە گشتی و گەلی كورد بەتایبەتی زاڵكراوە. ناكرێت نەتەوەیەك بە فەرهەنگ و رامان و بیری دەوڵەتێكی سەردەست پەروەردە بكرێت؛ چونكە منداڵ لە قوتابخانەدا تەنیا فێری زمان نابێت ،لە هەمانكاتدا فێری مێژوو ،ئەخالق و ئایین دەبێت .منداڵێكی كورد كاتێك كە بە زمانی دایكی خۆی دەخوێنێت ،پێویستە كە مێژووی كورد و كوردستانیش بخوێنێت .ناكرێت كە وانەكانی مەكتەب بە زمانی كوردی باسی فەرهەنگ و مێژووی گەلێك یان نەتەوەیەكی تر بكات .ئەمە وەكو ئەوەیە كە بڵێی":بە زمانی خۆت ،داگیرت دەكەم" .هەتا ئێستا بە زمانی فارسی زەخت و گوشاریان دەخستە سەر گەالنی ئێران ،لەمەوبەدوا بە زمان خۆیان زەختەكە بە كاریگەرتر و قووڵتر دەكەنەوە. لە ئەنجامی ئەو شیكاریەدا ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە كە لە ئێراندا كێشەی دیمۆكراسی و ئ��ازادی و رادەرب��ڕی��ن هەیە .زم��ان تەنیا بەشێك لەو كێشانەیە .لە الیەكەوە لەبەر داواكردنی مافی نەتەوەیی ،رۆژانە بە دەیان ك��ەس ل��ە س��ێ��دارە دەدرێ����ن و ل��ە الیەكی دیكەشەوە باس لە خوێندن بە زمانی دایكی دەكرێت .ئەمە خۆی لە خۆیدا لە تەك هیچ عەقڵییەتێكی سیاسی و رۆشنبیریدا ناگونجێت. كاتێك باس لە هەبوونی چەند نەتەوەی جیاواز لە ئێراندا دەكەین ،مەبەست ئەوە نیە كە بۆ هەر نەتەوەیەكی جیاواز دەوڵەتێك دروست بكرێت. رێگا چارەكان دەبێ راوێ��ژی لەسەر بكرێت. ئەوەش پێویستی بە كەش و هەوایەكی كراوە و هەبوونی ئازادی ڕادەربڕین هەیە .هەمووی ئەو شیكاری و روونكردنەوانە ئەوە دەسەڵمێنن كە ناوەڕۆكی كێشەكە سیاسی ـ كۆمەاڵیەتیە. جا ئەگەر كێشەكە سیاسی بێت ناكرێ كە چارەسەری لە حاڵەتی سیاسی بەدوور بێت. بە دەرمانی سەرئێشە (موسەكین) نەخۆشی شێرپەنجە چارەسەر ناكرێت .وەك دەبینین لە الیەكەوە ناسنامەی گەلی كورد قەبوڵ ناكرێت و ئابلۆقەی(گەماڕو) ئابووری دەخرێتە سەر، ناوچە كوردنشینەكانی رۆژهەاڵتی كوردستان ملیتاریزە ك��راون و بچووكترین جموجوڵی سیاسی و رادەبڕین كاردانەوەی توندی دەوڵەتی لێدەكەوێتەوە و لە الیەكی دیكەوە باس لە خوێندن بە زمانی زگماكی دەكرێت .بۆیە ئەوەی كە دەبێت بخرێتە بەر گفتوگۆ ،پرۆسەی گۆڕانگاری و دیمۆكراتیزەكردنی یاسای بنەڕەتی كۆماری ئێسالمی ئێرانە و هەمواركردنی بەربەستەكانی ناو یاسای بنچینەییە .دەبێت بە
شێوازێك بێت كە ئەو یاسایە هەموو فەرهەنگ و ئایین و جیاوازییەكانی ناو ئێران لە ژێر چەتری ناسنامەیەكی گشتیدا كۆ بكاتەوە. هەروەها دەس��ت لە كاراكتێری ناوەندگرا، شیعەگرای دەوڵەتی و نادیموكراتی خۆی لە پێناو بەهێزكردنی پێگەی نەتەوەكانی ئێران بەربدات .لەبەر ئەوەی كە دەسەاڵتی ناوەندی ئێران لەمە زیاتر ناتوانێت ئەو هەموو قورسایی جیاوازی نێوان گەالنی ئەو واڵتە لە خۆیدا راگیر بكات .بچوكترین گومان لەوەدا نیە كە كێشەی زمان لە ئێراندا ناتوانێت پێناسەیەكی ژیرانە و عاقاڵنە بێت بۆ بارودۆخی هەنووكەیی ئێران .هەر لەبەر ئەوەش راستترین پێناسە ئەوەیە كە بڵێین":كێشەی دیمۆكراسی و ئازادی لە ئێراندا هەیە و دەبێ بە مێتۆد و رێبازی سیاسی و كۆمەاڵیەتی نزیكی بینەوە. لە بەر ئەوەی كە هەموو رەهەندەكان لەخۆ بگرێت و زمانیش ل��ەون��اودا جێگا بگرێت. مەرجی سەرەكی چارەسەركردنیشی ،ئازادی رادەربڕینە .هەتا باس لە چارەسەری بەبێ مافی رادەرب��ڕی��ن ب��ەردەوام بێت و تەنیا بە شێوازێكی یەكالیەنە رەفتار بكرێت ،ئەوا كێشەكان بە هەڵپەسێردراوی دەمێننەوە. ه��ەرچ��ەن��د ئ���ەوە روون و ئ��اش��ك��رای��ە كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسالمی ئێران پێش لە هاتنی الفاو دەیانهەوێت كە كەشتیەكەیان كۆنترۆڵ بكەن تا بتوانن لە نوقم بوون لە گێژاودا رزگاریان بێت ،بەاڵم كێشە لەوەدایە كە كەشتیەكەیان پووكاوەتەوە و بەرگەی شەپۆلی توند ناگرێت .بۆیە دەبێت لە فكری ن��ووژەن كردنەوەی بەشە رزیوەكانیدا بێت. گەالنی ئێران بە گشتی و گەلی كورد بەتایبەت داخوازیان ئازادی ،یەكسانی و دادپەروەرییە. كاتێك دەوترێت ئ��ازادی واتە خۆڕێوەبەری و دەستنیشانكردنی شوناسی نەتەوەیی، كۆمەاڵیەتی ،سیاسی و فەرهەنگییە .ئەگەر دەوڵ��ەت بۆ قبوڵكردنی ئەم ڕوانگەیە كراوە بێت ،ئەوە بە بێ نوقوم بوونی ناو زەریا، خۆی لەو قەیرانە رزگار دەكات .وەك ئەنجام، ئەگەر بڕیارە كە رۆڵەكانمان بە زمانی دایكی بخوێنن و پەروەردە ببینن ،ئەوە پێویستە بە فكر و عەقڵییەتی خۆجێیی و كوردی بخوێنن و بیربكەنەوە ،بێ ئەوەی كە لە قوتابخانەدا هەست بە هیچ زەخت و زۆری��ەك بكەن .بۆ ئەوەی كە بە شێوازێكی تەندروستانە بخوێنن و بتوانن لە ئێمكاناتی هەیی نیشتمانەكەیان كەڵك وەرگرن دەبێ بزانین كە رێشەی ئێمە دەگەڕێتەوە بۆ كوێ و لە كوێوە هاتووین. كێشەكان وەك حەڵقەی زەنجیر بەیەكەوە بەستراونەتەوە و لە یەك جیا ناكرێنەوە .بۆیە گۆڕانكاری ریشەیی و راستەقینە پێویستە.
Roji_Wilat@yahoo.com
كێشەیدیمۆكراسی و ئازادی لە ئێراندا هەیە و دەبێ بە مێتۆد و رێبازی سیاسی و كۆمەاڵیەتینزیكی بینەوە .لە بەر ئەوەی كە هەموو رەهەندەكان لەخۆ بگرێت و زمانیش لەوناودا جێگا بگرێت. مەرجی سەرەكی چارەسەركردنیشی، ئازادی رادەربڕینە .......... ناكرێتنەتەوەیەك بە فەرهەنگ و رامان و بیری دەوڵەتێكی سەردەست پەروەردە بكرێت؛ چونكە منداڵ لە قوتابخانەدا تەنیا فێری زمان نابێت ،لە هەمانكاتدا فێری مێژوو، ئەخالق و ئایین دەبێت. منداڵێكی كورد كاتێك كە بە زمانی دایكی خۆی دەخوێنێت،پێویستە كە مێژووی كورد و كوردستانیشبخوێنێت. ناكرێت كە وانەكانی مەكتەب بە زمانی كوردی باسی فەرهەنگ و مێژووی گەلێك یان نەتەوەیەكی تر بكات. ئەمە وەكو ئەوەیە كە بڵێی":بە زمانی خۆت، داگیرت دەكەم
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
39
وتار
دەیانەوێت ئەزمونە سەقەتەكەی باشور لەرۆژئاوای كوردستان دووبارە بكەنەوە ن /جاهید بەرواری ـ و /شەڕڤان مەندەلی ـ بەشی دووەم بە کورتی بارزانی دەیەوێ ئەزموونە سەقەتەکەی باشووری کوردستان ،لە ڕۆژئاوای کوردستان دووبارە بکاتەوە .واتە دوو بەڕێوەبەری ،دوو حکومەت ،دوو سوپا ،دوو پۆلیس و..هتد .ئەو ئەزموونە سەقەتەی کە گەلی کورد لە باشووری کورستان لێی دەناڵن ،سەرەڕای شەڕی ناوخۆیی و براکوژیی کە بە هۆی ئەو دابەشکردنانەی کە لە ئەنجامیدا هەزاران شەهید و بریندار و ونبوو بوونەتە قوربانی. نموونەکان زۆرن لە م��ێ��ژووی ئ��ەم حزبە و نزیکبوونەوەکانی لە پارچەکانی تری کوردستان دیار و ئاشکران ،لە کاتی دامەزراندنی (-PDK ئێراق) تا ڕۆژی ئەمڕۆ رێبازەکەی بەردەوامە. بۆنموونە پێش ئ��ەوەی ئەم حزبە بەم ناوە ببێت لقێکی لە باشووری کوردستان بە ناوی (پارتی دیموکراتی کورد -ئێران)ی هەبوو ،ئەو بە سەرۆکایەتی خوالێخۆشبوو (برایم ئەحمەد) بوو( ،پارتی دیموکراتی کورد -ئێراق) داوای لە (-PDKئێران) کرد ،یان بچێتە ناو ڕیزەکانی (-PDKئێراق) ،یان بچێتە دەرەوەی باشووری کوردستان. ئەم هەڵوێستە لە سەرەتای ئەم حزبە واتای ئ��ەوە دەگ��ەی��ەن��ێ ک��ە دژی ب��وون��ی ح��زب و بزووتنەوە کوردییەکان لە باشووری کوردستانه، لە هەمانکاتیشدا دانپێدانانێکە بەو سنوورە دەسکردانەی هەیە کە دوژم��ان بەسەر گەلی ک��ورد سەپێنراون .وێ��ڕای ئ��ەوەی بزووتنەوە کوردییەکانی تر پێش ئ��ەوەی ببن بە حزب دانیان بەم سنوورە سەپێنراوانە نەدەنا ،وەک بزووتنەوەی( :نایری ،بەدرخانی و ،)..کوردانی هەموو پارچەکان بەشدارییان تێدا دەکرد ،بەاڵم هزر و مەنتیقی ( )PDKئەوەیە ،یان لەگەڵ ئێمە دەبیت ،یان ناتهێڵین بژیت .ئەمەش بە شێوەکی کرداری لە دژی پارچەکانی تری کوردستانە و تەنانەت لەناو حزب و بنەماڵەکەش جێبەجێ کراوە. کاتێ کە مستەفا بارزانی بیست سااڵن بوو، لەپاش لەسێدارەدانی شێخ عەبدولسەالمی بارزانی برا گەورەکەی مەال مستەفا بە دەستی دەوڵەتی عوسمانی ،شێخ ئەحمەد بوو بە سەرکردەی بنەماڵەی بارزانی ئەم پۆستە بە واتای سەرۆکایەتی (عەشیرەت– تەریقەت– سیاسەت). لە کاتی شێخ عەبدولسەالم و شێخ ئەحمەددا، مەال مەحموود خاوەن کاریگەرییەکی کۆمەاڵیەتی و ئایینی بووە ،خەلکی ناوچەکە زۆریان خۆش
دەویست ،بەاڵم مەال مستەفا لەبەر ئەوەی زۆر خۆویست وخۆپەرستبوو ،حەزی لە دەسەاڵت دەکرد .ئێستاش گومان لەوە دەکرێ کە مەال مستەفا ڕۆڵێکی هەیە لە کوشتنی مەال مەحموود. بە کوشتنی مەال مەحموود مەال مستەفا هەردوو دەسەاڵتی سیاسی و ئاینی دەستی بەسەریدا دەگرێت .دواتر کاتێ کە ( )PDKبووە خاوەن هێز و توانایی و بزووتنەوەی کوردی پێشکەوت، مەال مستەفا سەرکردە دڵسۆزەکانی پێشمەرگەی دوور دەخستەوە و بەرپرسیارییەتەکانیان دەدا بە کەسانی بەکرێگیراو و گرێدراونی رژێم، تەنانەت ئەو ناوچانەی لەژێر دەستیان تەسلیمی بەکرێگیراوانی ڕژێم دەكرد ،بە واتایەکی تر دەیدا بە جاشەکان ،چوونکە خاڵوانی کاک مەسعوود بوون. ناکۆکییەکانی نێوان باوک و کوڕەکەی بوون بە هۆکاری هەاڵتنی عەبدوڵاڵ دوات��ر لوقمان کوڕەکانی م��ەال مستەفا .پ��اش هەاڵتنیان چوونەتە الی حکومەتی ئێراق ،لە ساڵی()1983 دا لەسێدارە دران .هەروەها ناکۆکییەکانی نێوان مەال مستەفا و کوڕە گەورەکەی ئیدریس زۆر قووڵ بوون ،لەبەر ئەوەی مەال مستەفا ناکۆکیی دەخستە نێوان کوڕەکانی و الیەنگری مەسعوود بارزانی بووە ،هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دایکی لە ئاغازادەکان بووە ،پەیوەندییەکی پتەویان هەبوو لەگەڵ ڕژێم .یانی سەرکردەی شۆڕش و سەرکردەی چاش خزم و زاوای یەکتر بوون ،ئەم هاوکێشەیە تەنها الی کورد هەیە. دوای ساڵی ( )1975و ڕێکەوتننامەی جەزایر و مانەوەی زۆرب��ەی سەرکردەکانی ()PDK لە ئێران ،وێڕای ئەوەی کە ئێران الیەنێک لە
الیەنەکانی ئەو ڕێکەوتننامە بوو ،بەاڵم لەبەر پتەوی پەیوەندییەکانی ( )PDKبە رژێمی شاهەنشاهیی ئێران بزووتنەوی کوردی تووشی ئاشبەتاڵ کرد و خوێنی هەزاران ڕۆڵەی کورد کە شەهید و بریندار زیندانی بوون بێ ئاکام بوونه. دواتر ( )PDKزۆر لە ئەندامانی (-PDKئێران) ی تەسلیمی حکومەتی ئێرانی کرد ،بیانووەکەیان گۆڕەکەی مەال مستەفا لە ئێران بوو كە گوایە هەڵدراوەتەوە لەالیەن چەند گەنجێک!! بێ گومان ئەمه بیانووە ،بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بیانوو مەنتیقی نییە،چونکە راست نییە بە بیانوویەكی وەها پشتگیری لە دوژمن بکەیت دژی بزووتنەوە کوردییەکانی ڕۆژهەاڵت ،گەلێک بکەیتە قوربانی جەستەی م��ردووی��ەک!! ئایا ئەمە ماقووڵە گەلێک بە تەواوەتی سزای چەند گەنجێک بدات کە گۆڕێکیان هەڵداوەتەوە؟!! سەرڕای ئەوەی کە پێشتر مەال مستەفا بارزانی چەندین سەرکردەی (-PDKئێران) و کەسانی ئۆپۆزیسیۆنی تەسلیمی رژێمی ئێرانی کردبوو. هەروەها ناکۆکییەکانی ( )PDKلەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ( )YNKبوونەتە هۆی ک��وژران و شەهیدبوون و ونبوونی ه��ەزاران قوربانی لێ کەوتەوە .بەرچاوترین نموونە كاتێ کە ( )PDKلە سێگۆشەی (باکوور -باشوور- ڕۆژئاوا) کۆکوژی هەکاریی ئەنجام دا ،کاتێ کە هێزەکانی پێشمەرگەی ()YNKی گەمارۆدا و کوشتیانی ،لە ئەنجامدا نزیکەی هەزار شەهیدی ( )YNKلێ کەوتەوە ،لەوانەش یەکێک لە سەرکردە ناسراوەکانی کە (عەلی عەسکەری) بوو.
وتار
40
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
Roji_Wilat@yahoo.com
لە گەلەكۆمەوە بەرەو رێبەرایەتی رۆژهەاڵتی ناوین ن /جەمیل بایك گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی لە دژی رێبەری گەلی ك��ورد پێ دەنێتە ()16هەمین ساڵەوە .بەو هۆیەوە جارێكی تر هەموو ئەو دەوڵەت و هێزانەی بەشداربوون لەو گەلەكۆمەیە شەرمەزار دەكەین. دروشمی (ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریك بكەن) كە بۆتە سیمبوڵی تێكۆشان لە دژی ئەو گەلەكۆمەیە بەرز رادەگرین و ئەو قارەمانانەی لەو بەرخۆدانەدا شەهید بوون بەرێزەوە یادیان دەكەینەوە .ئەو قارەمانانە گیانی خۆیان فیداكرد و بەو شێوەیەش گەلەكۆمەكەیان پوچەڵكردەوە ،ئەمانە هیچ كاتێك لەبیر ناكرێن .ئامانجی ئەو گەلەكۆمەیە لە كەسایەتی رێبەری گەلی ك��ورد عەبدوڵاڵ ئۆجاالن تەسفیەكردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان بوو .هەوڵیاندا رێبەری گەلی كورد لە گەل و تەڤگەرەكەی جیابكەنەوە و لەناو سیستەمی ئیمراڵی لەناوی بەرن ،بەاڵم ماوەی ( )15ساڵە ئاشكرابوو كە ئامانجەكانیان پێچەوانە بوونەوە .ئێستا رێبەری گەلی كورد لەهەموو كاتێك بەهێزترە .پەیوەندییەكانی لەگەڵ گەلی كورد بەهێزتر و كاریگەری لەسەر سیاسەتی رۆژهەاڵتی ناوین زیاتر بووە .رەوابوونی لەناو كۆمەڵگا و سیاسەتدا لەبەرزترین ئاستدایە .پوچەڵكردنەوەی گەلەكۆمەكە هەڵوێست و بیردۆزی و فەلسەفەی رێبەری گەلی ك��ورد لە ئیمراڵی دەستنیشان دەكات .بیردۆزی و گۆرینی پارادیگمای رێكخستنی ئەو گەلی هێنایە ئاستێك كە تێكۆشان گوڕتر بكات .جارێكی تر بینرا كە هێزی فیكری لە هەموو هێزێك مەزنترە .هێزی فیكری هەموو دیوارەكانی دەرب��از ك��رد و ب��ووە نمونەیەكی مێژوویی كە چۆن دەتوانی هێزی كۆمەڵگا نیشانی هەموو كەسێك بدەی .لەو رووەوە هەڵسەنگاندنی رێبەری گەلی ك��ورد هەیە كە دەڵێت":من لە ئەوانەی دەرەوە زیاتر ئازادم" .مەبەستی ئەوەیە كە ئەوانەی دەرەوە لەژێر كاریگەری سیستەمی سەرمایەداری ،زهنیەتی دەوڵەت و سیاسەتەكەی دان و خۆشی وەك هەڵوێستێكی سیاسی و بیردۆزی ناسنامەی ئازادی بەدەستخستووە و بەو شێوەیە كاریگەییەكانیشی پوچەڵكردۆتەوە. رێ��ب��ەر ئاپۆ لەساڵی ( )2001ب��ە نوسینی پەرتوكی"لەدەوڵەتی راهیبی سۆمەرەوە بەرەو شارستانی دیموكراتی" ،ئەمەی نیشاندا كە ئەو گەلەكۆمانە ناتوانن بەر لەپێشكەوتنەكان بگرن. هەربۆیەش دەبینین كە لەساڵی ( )2001بەدواوە ( )13ساڵ تێدەپەرێت ئەو راستییەی رێبەر ئاپۆ پشتراست بووەوە .رێبەر ئاپۆ ئەو گەلەكۆمەی بەشێوەیەكی زانستی لێكدایەوە و لەسەر ئەو بنەمایە لەرووی بیردۆزی ،لێكۆلینەوە و سیاسی جارێكی تر بەهێزێكی زیاتر لەبەرامبەری وەستایەوە و بەهێزتر بوو ،لە هەمانكاتدا كاریگەری خۆی
زیاتر كرد .رێبەری گەلی كورد ئەو گەلەكۆمەی وەرچەرخاندە هێزێكی مەزن .پوچەڵكردنەوەی ئەو گەلەكۆمەیە لەالیەن رێبەری گەلی كورد، ه��ەم پەكەكە و ه��ەم گەلی ك��وردی بەهێزتر ك��ردووە .ئەگەر ئەمرۆ پەكەكە لە رۆژهەاڵتی ناوین بۆتە رێكخستێكی زانستی و سیاسی ئەوا بەشی تێگەیشتنی ئەو گەلەكۆمەیە و تێكۆشانە لەبەرامبەری كە لەسەر ئەو بنەمایە بەرێوەچووە. هیچ هێزێك ناتوانێت هێزی سیاسی گەلی كورد كە ئەو گەلەكۆمەی پۆچەڵكردۆتەوە لەناوببات. ئەمرۆ دەبینین كە ئەمریكا و ئەوهێزانەی گەلەكۆمەیان ئەنجامدا لە رۆژه��ەاڵت��ی ناوین رووبەرووی رەوشێك بوونەتەوە كە ناتوانن لەناوی دەرك��ەون .پرۆژەی رێبەری گەلی كورد لەسەر بنەمای سیستەمی كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی و نەتەوەی دیموكراتی و خۆبەرێوەبەری دیموكراتی كە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دەوڵەت ـــ نەتەوە رەخنە دەكات ،بۆتە پرۆژیەكی تاكانە كە هەموو كێشەكانی رۆژهەاڵتی ناوین چارەسەر دەكات. ئەمڕۆ دەبینین پرۆژەی خۆبەرێوەبەری دیموكراتی و ن��ەت��ەوەی دیموكراتی كە بەپێشەنگایەتی پەكەكە لەسەر هێڵی تەڤگەری ئازادی كورد بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كورد و دیموكراتی بوونی دەوڵەتان بۆتە نمونەی گەالن .سیستەمی كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی كە لەرۆژئاوای كوردستان خۆی دەسپێرێتە كۆمەڵگایەكی دیموكرات ،بۆتە بەكاریگەرترین مۆدێلی ژیانێكی ئازاد و دیموكرات. ئەو گەلەكۆمە نێودەڵەتیەی لە سوریا دەستی پێكرد و شۆرشی رۆژئاوای كوردستان باشترین بەڵگەی پوچەڵكردنەوەی ئەو گەلەكۆمەیە ،ئەو گەلەكۆمەی بۆ بێكاریگەركردنی رێبەری گەلی كورد دەستی پێكردبوو ،بەو شۆرشە گەورەیی و كاریگەری رێبەری گەلی كورد بینرا .ئەو هێزەی رێگای كردەوە شۆرش لە رۆژئ��اوای كوردستان پێكبێت ،فكر و فەلسەفە و خەباتی ( )20ساڵەی رێبەر ئاپۆ بوو لە رۆژئاوای كوردستان .راسترین رێبەری رۆژئ���اوای كوردستان ئەو رێبەرەیە. رێبەر ئاپۆ نەك تەنیا لەسەر شۆرشی رۆژئاوا، لەسەر هەموو گەشەسەندنەكانی پارچەكانی تری كوردستان كاریگەرییەكی گەورەی هەبووە؛ چونكە لە الیەنی بیردۆزی ،هەڵسەنگاندن و فەلسەفەیەوە خ���اوەن پارادیگمایەكی گشتییە و رێبەری سیاسی تەنیا ئەو رێبەرەیە .لە رێبەر ئاپۆ زیاتر هیچ پرۆژەیەكی جڤاكی و سیاسی كوردان لە كوردستان ،واڵتانی تر و رۆژهەالتی ناوین نیە .لەبەر ئەمەش تەنیا یەك رێبەری كوردان هەیە؛ چونكە رێبەرانی تری سیاسی كاتینە ،رێبەری گەلی كورد بە هێزێكی فكری و سیاسی نەك تەنیا بۆ ئەو كاتە؛ بەڵكو رێبەرێكە رێگای چارەنوسی گەلی كورد دەستنیشان دەكات .رێبەر ئاپۆ لەبەرامبەر
تێزی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری (كاپیتالیزم)، مۆدێرنیتەی دیموكراتی و لەبەرامبەر نەتەوە ــ دەوڵەت ،نەتەوەی دیموكراتی پێشكەش كردووە، ئەمە نەك تەنیا بۆ گەلی كورد؛ بەڵكو بۆ تەواوی گەالنی رۆژهەاڵنی ناوین وەك رێگا چارەسەریەك نیشانداوە .گەالنی رۆژهەاڵتی ناوین یان بەتێگەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دەوڵەت خۆی خۆی لەناو دەبات یانیش خاوەن لە پرۆژەی رێبەری ئاپۆ دەردەكەون و رۆژهەاڵتی ناوین بەگوێرەی مێژوو دەكەنەوە بە النكەی شارستانی دیموكراتی. رێبەری گەلی كورد بەچارەسەركردنی كێشەكانی وەك ئایین ،مەزهەب ،نەتەوەی جیاواز و ژنان، نیشانی داوە كە نەك تەنیا رێبەری كوردان ،بەڵكو رێبەری هەموو گەالنی رۆژهەاڵتی ناوینە .ئەمەش بەتایبەت ئەمڕۆ لەناو ئەو كائۆسەی رۆژهەاڵتی ناوین باشتر خۆی نیشاندەدات؛ چونكە جیا لەو رێگەچارانەی رێبەری ئاپۆ نیشانیداوە ،ئاسان نیە لە رۆژهەاڵتی ناوین چارەسەریەك بێتە ئاراوە.
پرۆژەی رێبەری گەلی كورد لەسەر بنەمایسیستەمی كۆنفیدرالیزمیدیموكراتی و نەتەوەی دیموكراتی و خۆبەرێوەبەری دیموكراتیكە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دەوڵەت ـــ نەتەوە رەخنە دەكات، بۆتە پرۆژیەكی تاكانە كە هەموو كێشەكانی رۆژهەاڵتی ناوین چارەسەر دەكات .......... ئێستا رێبەری گەلی كورد لەهەمووكاتێكبەهێزترە. پەیوەندییەكانیلەگەڵ گەلی كورد بەهێزتر و كاریگەری لەسەر سیاسەتیرۆژهەاڵتی ناوین زیاتر بووە
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
Roji_Wilat@yahoo.com
41
ژنان
یەكەمین پلەداری بەپیاوساالری سەرژنان پێكهاتووە و یەكەمین كێشەی كۆمەاڵیەتیش ،كێشەی ژنانە ن /عەبدوڵاڵ ئۆجاالن هەڵبەتە بەندایەتی ــ كۆیالیەتی وەك رژێمێكی وابەستە سەپێنراوە و پەسەندكراوە .هەرچی كۆیالیەتی ژنە كە رەگەكانی بۆ كۆن بۆ سەردەمی پلەداری سەرەتایی درێژ دەبێتەوە بووە بە بەرفراوانترین بابەتی ژیان .هەروەك بڵێی تۆڵە لە كۆمەڵگای نیولیتیكی دایكانە و دایكی پیرۆز دەكاتەوە ،سیستەمەكانی خوداوەندە پیاوە بااڵدەستەكان ئاواكراوە. لە كاتێكدا ل��ەب��ەرەوە خوداوەندێتی ژن شوێن پەنجەی خۆی وندەكات ،سەردەمی بااڵدەستییە سەرسورەێنەرەكەی خوداوەندە پیاوەكان دەستی پێكراوە .هەر لەو قۆناخەوە ژن هەم لەتەواوی پەرستگا ،هەم لەماڵە گشتییە ئاساییەكاندا ناچاری سۆزانێتی كراوە ،بەندكراوەو كڕدراوە. چ��ەن��دەی ك���راوە رەوش���ی دیلێتی ژن قووڵكراوەتەوە .ژن تەنیا بەوە ئەركداركراوە ل��ە م��اڵ��ەوە م��ن��داڵ زی���اد ب��ك��ات و وەك قورستترین كۆیلە خزمەت بەپیاو بكات؛ بەشداریكردنی لە سیاسەت ،وەرزش ،زانست و بەڕێوەبەرایەتی قەدەخەیە .بۆ تەواوی كارە قورسەكانی بەرهەمەێنان بەكارەێنراوە. ئەفالتوون لەو بۆچوونەدایە كە ژیان لەگەڵ ژن رەسەنایەتی پیاو تێكدەدات .لەبەرئەم ه��ۆك��ارەش��ە هۆمۆسێكسی ب�ڵاوب��ۆت��ەوە. لەدەرەوەی ژنیش ،كۆیالیەتی وەك هەرەسی بەفر گەورەبووە .بۆیەكەمین جار ژمارەیەكی زۆری كۆیلەی بێكار بەكۆمەڵ سەرهەڵدەدەن. دەزگای سەربازی بەپارە داهێنراوە .نەك تەنیا موڵك ،بەڵكو كۆیلەش بۆ هەر الیەك ه��ەن��اردە دەك��رێ��ت .لەبەرامبەر ئەمەشدا مشەخۆرترین چینی كۆیلەدار دروستكراوە و، بەم جۆرە زاراوەی ئەرستۆكراسی بەدەست هێنراوە .گۆڕەپانی كۆمەاڵیەتی پڕ لەفاكتەری مشەخۆری ب��ووە .توێژە ه��ەرە نزیكەكان بەچینی ب���ۆرژوازی ،بەرهەمی شارستانی گریكە .بەكورتی هەروەكو چۆن كێشەكانی گۆڕەپانی كۆمەاڵیەتی كێشەی نوێتری هاتۆتەسەر ،كێشە كۆنەكانیش قورستربوون و بەردەوامییان پێدراوە. لەبەرئەوەی یەكەمین پلەداریەكان بەگشتی
بەشێوازی پیاوساالری سەر ژنانە ،دەشێت یەكەمین كێشەی كۆمەاڵیەتی بە كێشەی ژن ناو ببرێت .دواتر لەمیانەی ئیلهام گرتن لە كۆیالیەتی ژنان چینە كۆمەاڵیەتییەكان ئافرێنران ،لەگەڵ دەركەوتنی چینی كۆیلە قۆناخی ئەو كێشە كۆمەاڵیەتیانە دەستی پێكرد كە هیچ جیاوازییەك لە نێوان رەگەزدا ناكات .بەمجۆرە پلەداریو جیابوونەوەی چینایەتی لەناو كۆمەڵگادا تێكەڵ بە یەكتری بوون ،قۆناخی كۆمەڵگا بە كێشەكان دەستی پێكرد كە هەنگاو بە هەنگاو لە سەرجەم ب��وارەك��ان بەكاریگەربوو .رەگ��ەزگ��ەرای��ی و چینگەرایی مۆركی خۆی لە سەرجەم بوارەكانی كۆمەڵگادا. ی��ەك��ەم��ی��ن ك���ۆل���ەك���ەی م��ۆدێ��رن��ی��ت��ە وات���ە س��ەرم��ای��ەداری كاتێك دەرف��ەت��ی بەسیستەمبوونی بۆ رەخسا بەلەناوبردنی گۆمەڵگابوونە سەرەكیەكانی بەر لەمێژوو و دواتری دەستبەكار دەبێت .بەر لەهەموو شتێك لەژێر ناوی "ڕاوەدوونانی ژنەجادووگەرەكان" هێزی خۆڕاگری كۆمەڵگابوونی ژنانی لەناو كلپەی ئاگردا سووتاند .ناشێت راوەدوونانی ژنەجادووگەرەكان لە دەرەوەی سەرمایە بیری لێبكرێتەوە .سەرمایەداری تا دواڕادە كەڵكی لەو شانۆیانەی گڕتێبەردان وەرگرتووە بۆ ئاواكردنی هەژموونگەراییەكەی سەر ژن كە بە شێوەی قووڵترین كۆیالیەتییە .ئەگەر لەرۆژی ئەمڕۆماندا ژن بەسۆزانیكراوترین دۆخەوە لە خزمەتی سیستەمدایە ،بەهۆی پەیوەندییە بەهێزهكەیەتی لە گەڵ ئەو سووتاندنانەی لەقۆناخی سەرهەڵدانی هەژموونگەرایی سەرمایەداری هاتە ئاراوە .ساتە مەترسیدار و شۆكەكانی سووتاندن لە ئەوروپا ژنی خستۆتەژێر خزمەتی بێ سنووری پیاووە. دوای ژن بەشێوەیەكی زۆر بێ بەزهییانە سیستەم كۆمەڵگای كشتوكاڵ ــ گوندیشی رووخاندووە .لەبەرئەوەی الیەنی كۆمیناڵی دیموكراتییانەی كۆمەڵگای كشتوكاڵ ــ گوند لەسەرپێیان بمێنێت زۆرترین قازانج و دەسەاڵت بەدەست نایەت ،بەئامانجگرتنی دەست لێبەرنەدراوە .ژیانی مۆدێرنی زاڵ لەدەوروبەری كۆنترین كۆیڵە ،واتە لەدەوربەری ژن تەواو بووە بە تەڵەزگە .لە سەرمایەداری ژن بە دۆخێكی ئەوتۆ گەیەنراوە ،ئەگەر
بڵێین "شاژنی كااڵ" لەجێگای خۆیدا دەبێت. تەنیا بەبێ كرێ ناخرێتە ك��ارەوە ،بەڵكو خ��اوەن كەمترین كرێیە و سەرەكیترین ئامرازی داخستن یان كەمكردنەوەی كرێیە. لەپێشترین فاكتەری كارپێكردنی نەرمە. ئامێرێكی پیشەسازی زاوزێیە كە بەردەوام ن��ەوەی نوێ بۆ سیستەم بەرهەم دێنێت، سەرەكیترین ئامرازی پیشەسازی ریكالمە. ئامرازی بەدیەێنانی دەسەاڵتی رەگەزپەرستی یە .لە ئیمپراتۆری جیهانیگیریەوە تا دەگاتە ئیمپڕاتۆرە بچووكەكەی ناو خێزان ئامرازی دەس���ەاڵت و ئ����ارەزووی س��ن��وور نەناسی سەرجەم پیاوە ستەمكارو بااڵدەستەكانە. ئەو ئۆبژەیە كە دەسەاڵتی ئەو كەسانە دەئافرێنێت كە هیچ دەسەاڵتێكیان نییە. لەهیچ سەردەم و قۆناخێكی مێژوودا وەك سەردەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ژن نەقۆزراوەتەوەو خراپ بەكار نەهێنراوە. دوای ئ��ەو زیادكردنانەی سەرمایەداری خستییە سەر سیستەم ،بینینی رووخساری ژن لەئاستی بەكااڵكردن زیاتر لەڕاستیمان ن��زی��ك دەك���ات���ەوە .زۆر چ��اك دەزان��ی��ن لەسەردەمی كۆیلەداری كۆن هەرە زێدە ژن لەبازاڕەكاندا دەكڕا و دەفرۆشرا .لەكۆیالیەتی دەرەبەگایەتیشدا ئەم رەوش��ە بەشێوەی كەنیزەكی (جاریە) بەبەرفراوانی درێژەی پێدرا .لێرەدا ئەوەی وەك یەكپارچە فرۆشراوە ژنە .نەخت شێوەیەكی بەرژەوەندیپەرستی سیاسییە كە لەناو خێزاندا رەنگ دەداتەوە. هەرچی لەسەردەمی سەرمایەدارییە وەك قەساب الشە بۆ چەندین پارچە لێك جیا دەكرێتەوە ،هەربەشێكیش نرخی تایبەتی خ��ۆی هەیە .لەقژیەوە تا پاژنەی پێی، ل��ە سنگیەوە ت��ا ران��ەك��ان��ی ،ل��ەورگ��ی تا دەگاتە ئۆڕگانی زای��ەن��دی ،لەباوەشیەوە تا ئەژنۆكانی ،لە پشتییەوە تا پ��ووزی، لەچاوەكانی تا لێوەكانی ،لەگۆناكانی تا ملی ،پارچە پارچە دەكرێ و هیچ شوێنێك نامێنێ نرخی بۆ دانەنێن .بەداخەوە هەر تەنیا ئەم پرسیارە ماوە بە ئەقڵیاندا بێت ئایا رۆح��ی هەیە یان نا؟ ئەگەر هەبێت نرخەكەی چەندە؟ .لەبواری مێشكیشدا بە "كەم ئەقڵە ئەزەلیەكە "دەبینرێ .كااڵی ئ��ارەزووب��ەخ��ش��ی سۆزانیخانە تایبەت و
ژنان
42
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
Roji_Wilat@yahoo.com
یەكەمین كۆلەكەی مۆدێرنیتە واتە سەرمایەداری كاتێك دەرفەتی بەسیستەمبوونی بۆ رەخسا بەلەناوبردنی گۆمەڵگابوونە سەرەكیەكانی بەر لەمێژوو و دواتری دەستبەكار دەبێت .بەر لەهەموو شتێك لەژێر ناوی "ڕاوەدوونانی ژنەجادووگەرەكان" هێزی خۆڕاگری كۆمەڵگابوونی ژنانی لەناو كلپەی ئاگرداسووتاند .......... وەك چۆن كۆیالیەتی ژن ئاستی كۆیالیەتی كۆمەڵگا دیار دەكات ،رەوشی كائۆسی پەیوەندی نێوان ژن ـ پیاویش رەوشی كائۆس و ناكۆكی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری رۆژی ئەمڕۆمان پیشان دەدات گشتییەكانە .ئامێری منداڵ دروستكردنە. لەدایكبوونی منداڵ ،كەزەحمەتترین ئەركە، بەڕەنج لەقەڵەم نادرێت.لەتەواوی دەزگا ئابووری ،كۆمەاڵیەتی ،سیاسی و سەربازییە گرنگەكان جێگاگرتنیان سەمبولییە. كەرەستەی ژیانیی و دەستلێبەرنەدراوی رەكالمەكانە .رەگەزەكەی تاكە هەبوونێكە كەهەرە زێدە دەكرێتە كااڵ و لەبازاڕەكاندا نمایش وپێشكەش دەك��رێ��ت ،ه��ەرە زێدە دەكرێتە بابەتی جنێودان ،لێدان و كوتان. هەرە زێدە دەكرێتە ئامرازی درۆی ئەشق، پێشوازی لەهەموو شتێكی خۆی دەكات. ئەو ناسنامەیە بۆ ئەوەی قسە بكات ،زمان و وشە و سیستەمێكی تایبەتی دەنگ شێوەی پێدەدرێت .ئەو مرۆڤەیە كە بەمرۆیییانە هاوڕێیەتی لەگەڵدا ناكرێت .ئەو مرۆڤەیە
كە تەنانەت لەالیەن بژاردەترین پیاویشەوە دووچاری هێرشی سۆزداری دەبێتەوە .ئیتر ژن بابەتێكە كە هەموو پیاوێك وەك ئیمپراتۆر خۆی بەسەردا دەسەپێنێ. ل��ەب��ەر ئ���ەوەی كۆیالیەتیەكانی دیكە ـ كۆیالیەتی مناڵ و پیاوان ـ لەسەر شوێن پێی كۆیالیەتی ژن پێشخراوە ،لەو ژیانە كۆمەاڵیەتیەی سەرمایەداری دەیسەپێنێت جگە لە ئەفەندی (سەردار)ەكان ،وەك چۆن هەركەس دەكرێت بەمنداڵ كراون بەكۆیلەش. ژیانی كۆمەاڵیەتی كۆمەڵگای رۆژی ئەمڕۆمان هاوشێوەی بەمنداڵكردنی بەسااڵچوونێك. هەم ك��راوە بە منداڵ هەم ك��راوە بە ژن. گوتەی" گەالن و كۆمەڵگاكان حەزدەكەن وەك ژن بەرێوە ببرێن "ی هتلەر گوزارشت لەو راستییە دەكات .خێزان كە لەدەوروبەری
ژن پ��ێ��ك��ه��ات��ووەو كۆنترین دام����ەزراوی كۆمەڵگایە ،دیسان لەدەوروبەری ژن بەاڵم ئ��ەوج��ارە ت��ەواو لەدۆخی هەڵوەشانەوەدا دەژیت .شێوازی كەڵەكەكردنی سەرمایەداری خێزانی هەڵوەشاندەوە .لەبەر ئەوەی تەنیا لەمیانەی لەناوبردنی ئەو شێوازەی كۆمەڵگا كەڵەكەكردن بەدیدێت ،ئ��ەوا ئەنجامێكی چ��اوەڕوان��ك��راوە كە ب��ەو رادەی���ەی خانەی سەرەكی كۆمەڵگا واتە بەو رادەیەی خێزان هەڵوەشێنێتەوە دەتوانێت كۆمەڵگا لەناو ببات و وەك ئەتۆم ورد و خاشی بكات .وەك چۆن كۆیالیەتی ژن ئاستی كۆیالیەتی كۆمەڵگا دی��ار دەك��ات ،رەوش��ی كائۆسی پەیوەندی نێوان ژن ـ پیاویش رەوشی كائۆس و ناكۆكی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری رۆژی ئەمڕۆمان پیشان دەدات.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/2/15[ ]36ساڵی سێیەم]
43بیرەوەری گەریال
گۆڕەکەی خۆم ن /نعمان ئامەد ـ و /ڕێبوار هەمەوەندی ڕۆژی یەکەم: نەم دەزانی بە تەواوی فیشەک لە کوێی دابووم، بەاڵم هەستم بە ئازارێکی زۆر دەکرد ،دەمویست هەڵسمەوە بەاڵم قورساییەک لەشمی داگرتەوە وامهەست دەکرد کە هەڵسانەوەم هەزار ساڵ دەخاهێنێت ،هەرچەندە چ���واردەورم وەک دۆزەخ وابوو ،بەاڵم ڕووحم ئەوەندە سووک بوو دەمویست لە شوێنی خۆم بفڕم ،دەمویست لە شوێنی خۆم بجوڵێم و ڕێ بکەم بەاڵم قاچەکانم وەک ئەوەوابوو کە لە خاچ درابێت و هەڵنەکەن ،هەستم بە دوو ئ��ازار دەکرد یەکێکیان بریتی بوو لە دڵم دڵۆپ ..دڵۆپ خوێن دەچۆڕاو هەستم بە ئازارێکی زۆر دەکرد ئەوەی تریان ئازاری ئەو بایەبوو کە وەک تیغ لە ئارەقی ووشک بۆوەی دەموچاومی دەدا، هەتا خوێنم لێبچۆڕایە هەستم بەو ئازارانە دەکرد کەلە کونی برینەکانمەوە لە ناخمەوە دەهاتنە دەرێ ،وام��دەزان��ی هەموو ئەمانە دواهەمین دیمەنی شەڕە کە دیانبینم ،بەاڵم دوایی بۆم دەرکەوت کە ئەو تیشکانەی کە ئەیانمبینی ئەو فیشەکە گڕدارانە بوون کە لە لوولەی دۆشکەوە دەتەقێنراو بە منیانەوە دەنا بەاڵم من هەستم بە دەنگی تەقینی دۆشکە ن��ەدەک��رد ،من باشم دەزان��ی کە خوێنێکی زۆرم لێ بچۆڕێت پێی دەمرم ،کاتێک هۆشم هاتەوەسەرخۆ تاریک و ڕوون بوو ،هێزێکی پتەو جەسارەتی کردەوە بەر ڕوحم هەوڵمدا لە شوێن خۆم بجوڵێم ،دەمزانی کە کەسانێک هەن کەلە چاوەڕوانی مندان ،وام دەزانی هەزار ساڵە لەوان دابڕاوم و ئێستاش دەبێت بجوڵێم و بەدیداریان شاد ببمەوە ،توانیم زۆر لەخۆم بکەم و بەسەر ئەژنۆکانمەوە هەندێ ڕێ ببڕم، هەندێکجار درەخت و بەرد بەر برینەکانی سەر سنگم دەکەوتن و ئازاریان دەدام ،ئەوکاتە هەستم بە شوێنی برینەکانم دەکرد ،مەعیدەم تێکەڵ و پێکەڵ دەب��وو ،کە ویستم دەستم بەرم بۆ برینی سنگم ئەوکاتە دەستی خۆم بینی کە قەخماغەی خوێنی گرتبوو دەتگووت دەستکێشێکی ڕەش��ی س��ورب��اوم لەدەست ک���ردووە ،نەمدەزانی م��اوەی چەنێکە ڕێم
کردووە بەاڵم بەقەدپاڵێکە هەڵگژام دەرەنجام گەیشتمە سەر گردەکە ،لەخوارەوە گوێم لە دەنگی خوڕەی ئاو بوو ،وەک کاروانێکی بیابان کە تامەزرۆی ئاو بێت منیش دێوانەی قومێک ئاو بووم هەربۆیە بەبێ ئەوەی هەست بەخۆم بکەم بەرەو خ��وارەوە غلبومەوە ،کە هۆشم هاتەوە هەستم بە ئازارێکی زۆر دەکرد چونکە بەسەر بەرد و دار و درەخت و دڕکدا وەک تایەیەکی ماشێن غلببومەوە ،دەنگێکی بەهێز لە ناخمدا پێی دەووتم کە نابێت ئاو بخۆمەوە سەرم کردە ناو ئاوەکەو پاشان دەستم شۆری، کاتێک تەماشای برینەکانی خۆمم کرد چاوم بە ئێسکەکانی لەشم کەوت هەربۆیە لەهۆشی خۆم چووم ،گوێم لە دەنگێک بوو کە بانگی منی دەک���رد ب��ۆالی خ��ۆی هۆشم هاتەوە سەرخۆم بۆیە بەخۆمم ووت کە دەبێت بگەمە ئەو کەسانەی کە چاوەڕێی منن. ڕۆژی دووەم : کە چاوم کردەوە دونیا تاریک و ڕوون بوو هەستم بەسەرمایەکی زۆر دەکرد ،ئاوێکی زۆر ڕژابۆوە ژێرم قورساییم دوو قات زیادی کردبوو، سەرەرای ئەمەش دەستم کرد بەڕێکردن ،ڕێم کەوتە ڕێیەکی ماشێن و لەکەناری ڕێگاکەدا بەخشکە ڕێم گرتەوەبەر ،ئەم ڕێیە بە شێوەیەکی زیکزاکی بەرەو ئەو گردە دەچوو کە کەوتبووە بەردەم خاڵی ناوداری بەناو (شەهید هاروون) لە هەرێمی قەندیل ،ئێمە بەم گردەمان دەووت گردی (سووتاو) ماوەیەک لەمەوبەر هەڤااڵن هێرشیان کردبووە سەر ئەم گردەو دەستیان بەسەردا گرتبوو هەرلەوێدا ماشێنێکی سەربازی سوتێنرابوو بۆیە ئەم ناوەیان لێنابوو ،ئەم گ��ردە هەندێک ب��ەرز ب��وو ،بێگومان ئێستا لەچاوی مندا بەم حاڵەوە زیاتر بەرز ببۆوە، من سامتین بە سامتین بەدەم ڕێوە ڕێگاکەم دەپێوی ،بەالی خۆمەوە پێم وابوو ڕێگایەکی درێژم بڕیوە بەاڵم لە ڕاستیدا وانەبوو ،هەتا ماندوبومایە لێدانی دڵم زیادی دەکرد و ئازاری پێدەگەیاندم ،خوێنم لێدەچۆڕی ،هەتا خوێنم لێبچۆڕایە بەرچاوم لێڵ و پێڵ دەبوون و سەرم گێژ دەبوو ،جارێکی تر مەعیدەم تێکچۆوە و لەهۆشی خۆم چووم. ڕۆژی سێیەم :
خۆر هەاڵتبوو ،نەمدەزانی کە بەتەواوەتی لەکوێوە ڕێم گرتووەبەر دەمویست لەسەرپشت خ��ۆم درێ��ژ بکەم ،قاچی ڕاستم ئاوسابوو ئەوکاتە هەستم کرد کە قاچیشم زام��دارە، دەبوایە ڕێم بکردایە ،هەستم لەال دروست ببوو ئەگەر ڕێم نەکردایە لێرەدا دەم��رم، دەمزانی نزیک کۆتایی ئەم کاروانەم ،پێم خۆشبوو ئەگەر بشمرم بالەناو هەڤااڵندا بمرم، کە چ��اوم ک��ردەوە جارێکی تر نەم دەزان��ی نیوەڕۆیە یاخود عەسر ،هێواش ..هێواش خۆر ئاوادەبوو ،تینم بەخۆمدا هێنایەوە بۆ ڕێکردنم، بەخشکە جارێکی تر کەوتمەوە ڕێ ،نزیک سەر گردەکە ببومەوە ،بۆنی دوکەڵێک هات بە لوتمدا ،دەبوایە خێراتر بومایە چونکە ڕەشەبا هەڵیکردبوو هەربۆیە پێویستیم بەدۆزینەوەی شوێنێک بوو کە خۆمی لێ حەشار بدەم، چاوم بە سەنگەرێکی سەربازی کەوت کەلە سەردەمی دەسەاڵتی سەدامدا دروستکرابوو مابۆوە بەرەو ئەو سەنگەرە کەوتمە ڕێ ،کە چومە سەنگەرەکەوە هەستم بە بارگرانی کردوو دەمویست خەوێکی درێژ بکەم ،حەزم دەکرد لەسەر یاتاخێک بنووم بەاڵم دەترسام ئەم یاتاخە ببێتە شوێنی مەرگم ،دەموسیت بنووم، من لەناو دەریای ئەم ئاڵۆزی دەرونییەدا بووم لەهۆشخۆم چوم. ڕۆژی چوارەم : لەدەنگێکی زۆر نزیکەوە بەهۆشخۆم هاتمەوە، کەسەرم هەڵبڕی هەر ( )١٠مەترێک لەوالمەوە لەسەنگەرێکەوە دووک���ەڵ ب���ەرز ب��ب��ۆوە، بەدڵخۆشییەوە ویستم هەستمە سەرپێ بەاڵم بەهۆی ئازاری سەر سنگمەوە جارێکی تر لێی دانیشتمەوە ،ئەم دڵخۆشییەم هۆشی هێنایەوە بەرم ،سەرەرای ئازار و ماندو بونێکی زۆریش گەیشتبوومە هەڤااڵن و هەدەفی خۆم ،هێواش ...هێواش هەنگاوم دەنا ،دوو سەرم بینی لەپشت دی��واری سەنگەرەکەوە ،دەمویست هاواریان لێبکەم ،بەاڵم دەنگم دەرنەدەچوو، چیکاتێک گەیشتمە بن دیواری سەنگەرەکە ئینجا هەستیان بە من کرد ،سەرەتا تاسان چونکە بەڕاستی لەچوارچێوەی مرۆڤایەتی دەرچوبوم ،جلوبەرگەکەم دڕابوو سەرەتاپای لەشم خەڵتانی خوێن بوو ،ئەو دوو هەڤاڵەی
بیرەوەری گەریال 44
[~] [ساڵی سێیەم] [ [ ]2014/2/15ژماره]36
لەسەنگەرەکەدا ب��وون کچ ب��وون ،بێگومان لەهەیەجاندا نەیاندەزانی کەچی بکەن، یەکێکیان ویستی بەرزم بکاتەوە بەاڵم پێم ووت کە وازم لێبێنێت ،لەکەناری ئاگرێکدا منیان لە بەتانییەکەوە پێچاو مقۆمقۆی ئەوەیان بوو کە چۆن من هەڵبگرن ،منیش خۆمم لێ درێژ کرد ،کاتێک پرسیاری ناومیان کرد کە ووتم ناوم (نعمان)ە زۆر تاسان و بە شڵەژاویەوە ووتیان چۆن تۆ ئەوی هەڤاڵ نعمان ٤ڕۆژ لەمەوبەر شەهید بووە ،باوەڕیان نەدەکرد کە منم ،هێواش ..هێواش پێڵوی چاوەکانم قورس دەبون و هەستم بە بارگرانییەکی زۆری لەشم دەکرد دوایی بۆمئاشکرابوو کە گەرمی ئاگرەکە لەشمی خاوکردۆتەوە و ب��ووە هۆی خوێن چۆڕانێکی زۆری برینەکانم هەربۆیە جارێکی تر لەهۆشخۆم چومەوە ،کەچاوم کردەوە بینیم هەڤاڵ فەرهاد ماردین بەسەرمەوەیە ،ئەو جگەری سوورکردبۆوە و چاوەڕێی هەڵسانی منی دەکرد ،زۆر حەزم لە جگەرەکێشان بوو هەربۆیە ڕاستەوخۆ داوای جگەرەیەکم کرد، گەریالی هەموو کەرتەکەمان بەدیارمەوە بوون پێیان دەووتم کە لە گۆڕەکەتەوە هاتویتە دەرەوە ،هەموو هێزی ڕۆژئ��اوام��ان وایان دەزانی کە من شەهید بوومە ،ئەو هەڤااڵنەی کە بەیەکەوە لە دەستەی هێرشبەربوین دوای ئەوەی من لێدەدرێم چەک و تاخمو تفەنگەکەم لە قەدم دەکەنەوە دوای ئەوەی لە گردەکە دەکەومە خوارەوە وادەزانن کە من شەهید بوومە ،چەکەکەی خۆمیان نیشاندام بەالی کەمەوە ( )١٠فیشەکی پێوە بوو، خوێن بەقەد چەکەکەمەوە بوو ،یەکێکیان پێی ووتم هەڤاڵ ئەم گۆڕە ئەناسیت ؟، کەتەماشای کێلی گۆڕەکەم کرد ناوی منی لێنوسرابوو ،لە زۆر ڕۆژنامەدا ناوی من وەک شەهید باڵوکرابۆوە و پارتیشمان منی بە شەهید ڕاگەیاندبوو ،تەنانەت مێدیا تڤ ش
وەک شەهید لە هەواڵی خۆیدا ناوی منی وەک شەهیدی شەڕی باشوور خوێندبۆوە ،لەساڵی ( )٢٠٠٩جارێکی تر چومەوە سەر گۆڕەکەی خۆم کێلەکەی هەر ناوی منی لەسەر بوو، لە گۆڕەکەم شەهیدێکی تریان ناشتبوو کە ئەویش ناوی نعمان بوو ،وامدەزانی لە دوای ساڵی ()٢٠٠٠وە بوومە بە گەریال. نمەی باران بوو ،لە قەندیل بۆ نوێکردنەوەی کونیەی شەهیدان بانگهێش ک��راب��ووم، م��اوەی ( )١٠ساڵ ناوی من بەسەر کێلی گۆڕەکەمەوە بوو ،یەکێک لەو هەڤااڵنەی کە لە لیژنەی نوێکردنەوەی کونیەی شەهیدان بوو بە تەسادوف بە وێنەکەم منی ناسیبۆوە و ووتبووی کە ئەم کونییەی شەهیدە هەڵەیە، بۆ چاککردنەوەی کونیەکان منیان بانگکردبوو، کونیەکەی من لەبەرئەوەی چەندین ساڵ بوو دەستکاری نەکرابوو تۆزاوی بوو ،لەم کات و ساتەدا لە ڕۆژئ��اوای کوردستانەوە چەند خێزانێک هاتبوون بۆسەر گۆڕی شەهیدەکانیان ،ئەم خێزانانە لە گۆڕستانی شەهیدان تەماشای وێنەی شەهیدانیان دەکرد بەسەر کێلەکانەوە ،من و چەند هەڤاڵێک بەسەر گۆڕەکەی خۆمەوە بووین ،دایکێک هاتەسەر گۆڕەکەم و تەماشایەکی وێنەی منی دەکرد بەسەر کێلی گۆڕەکەمەوە و هەروەها تەماشای منیشی دەکرد ،کەوتە پرسیاری ئەوەی کە ئەم شەهیدە کەی بووە بە گەریال و کەی شەهید بووە ؟ ،بەاڵم ب��ەردەوام لە منی دەڕوانی ،لە منی پرسی ئەم شەهیدە کێیە ؟ ،کە منیش ووتم منم بۆیم باسکرد کە هەڵەیەک ڕویداوە دوایی هەڵساو باوەشی پێداکردم ،من چیرۆکەکەی خۆمم بۆگێڕانەوە ئەوانیش ووتیان(:ئەگەرچی ئەمان شەهید بوون بەاڵم هەزارەها تری ڕۆڵەمان هەیە کە شوێنی ئەوان دەگرنەوە).
Roji_Wilat@yahoo.com
خۆر هەاڵتبوو، نەمدەزانی کە بەتەواوەتی لەکوێوە ڕێم گرتووەبەر دەمویست لەسەرپشت خۆم درێژ بکەم ،قاچی ڕاستم ئاوسابوو ئەوکاتە هەستم کرد کە قاچیشم زامدارە ،دەبوایە ڕێم بکردایە، هەستم لەال دروست ببوو ئەگەر ڕێم نەکردایە لێرەدا دەمرم ،دەمزانی نزیک کۆتایی ئەم کاروانەم ،پێم خۆشبوو ئەگەر بشمرم بالەناو هەڤااڵندا بمرم ،کە چاوم کردەوە جارێکی تر نەم دەزانی نیوەڕۆیە یاخود عەسر .......... دەمزانی کە کەسانێک هەن کەلە چاوەڕوانی مندان ،وام دەزانی هەزار ساڵە لەوان دابڕاوم و ئێستاش دەبێت بجوڵێم و بەدیداریان شاد ببمەوە ،توانیم زۆر لەخۆم بکەم و بەسەر ئەژنۆکانمەوە هەندێ ڕێ ببڕم، هەندێکجار درەخت و بەرد بەر برینەکانی سەر سنگم دەکەوتن و ئازاریان دەدام، ئەوکاتە هەستم بە شوێنی برینەکانم دەکرد
ژیاننامەی گەریالی شەهید"شەرڤان قادر" ،ناسراو بە"دلوڤان سۆران" گەریالی شەهید"شەرڤان ق��ادر" ،ناسراو ب��ە"دل��وڤ��ان س�����ۆران" ،س���اڵ���ی""1990 لەشارۆچكەی ڕەوان��دز لەدایكبووە .ناوی دایكی"حەلیمە ئەحمەد حەمەد ئەمین"ە و ن��اوی ب��اوك��ی"ق��ادر برایم ح��ەم��ەد"ە و
لەعەشیرەتی"باڵەكایەتی"كیژۆە". گ�������ەری���ل���ا ش��������ەرڤ��������ان ق�������ادر لەبەرواری""2008/3/27پەیوەندی دەگرێتە ریزەكانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی ك��وردس��ت��ان بەپێشەگایەتی پەكەكە و
لەناوچەكانی"قەندیل و زاگرۆس"دەمێنێتەوە. گەریال"شەرڤان قادر" لەبەرواری""2010/8/20 لەشەمزینان ـ هەكاری لەبەرخۆدانی دژ بەئەرتەشی داگ��ی��رك��ەری ت��ورك دەگاتە كاروانی شەهیدان.
پیرم بە پیری تەمەنت پیرم بە پیری تەمەنت ئەوەندەی تر بیرت گەورە و بەهێز دەبێ پیرم بە سپی بۆنی قژت چاوەكانت با هەر لەناو چوار دیواری بێ پەنا بێ ئەوەندەی تر دوور بین ئەبن دڵت با هەر لەناو قەفەسی سینەتدا و سینەت لەناو چوار دیوار بێ گەرمایەكەی دۆزەخێكە بۆ سوتانی بێ هیوایی مۆژدە بەخشی ئاهۆرایە بۆ هاتنەوەی رۆژێكی نوێ وتەكانت یەك بە یەكە گاتەكانی ئاڤێستان و بە پەیامی هەردەم ئاشتی بۆی بە زەردەشتی چەرخی نوێ ئەهریمەن تاریكیەكان لە وێنەكانت دەترسن هۆنراوە :عەبدولعەزیز تاها نهێلی
Rojî Wilat
Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan [Jimarey: 36] [Salî: 2014]
،"گەریالی شەهید"شەرڤان قادر "ناسراو بە"دلوڤان سۆران