رۆژی واڵت
گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات [ساڵی [ ]4ژمارەی [ ]2014/4/15[ ]38گۆاڵن 2714کوردی] [نرخ 1500 :دينار]
پارتی چارەسەری؛
لە هەڵبژاردنەكاندا پشتگیری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەكەین پارتی و ئاكەپە و داعش هاوپەیمانن دژ بە رۆژئاوای كوردستان
منیرە عوسمان؛
ئاسایشی رۆژئاوا ئاسایشی كوردان و ئاسایشی باشوریش ئاسایشی پارتی دەپارێزێن نەجیبە قەرەداغی؛
ژنكۆژەكان هەمیشە دەكەونە بەر لێبوردنی سەرۆكی هەرێم
چەند دیمەنێك لەپیرۆزباییەكانی""4ی نیسان رۆژی لەدایكبوونی رێبەر ئۆجاالن""2014
~ ساڵی | 4ژماره 38 2014/4/15 Rojî Wilat
رۆژی واڵت
گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات
Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan ][Jimarey: 38] [Salî: 2014
[ساڵی [ ]4ژمارەی [ ]2014/4/15[ ]38گۆاڵن 2714کوردی] [نرخ 1500 :دينار]
پارتی چارەسەری؛
لە هەڵبژاردنەكاندا پشتگیری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەكەین پارتی و ئاكەپە و داعش هاوپەیمانن دژ بە رۆژئاوای كوردستان
منیرە عوسمان؛
ئاسایشی رۆژئاوا ئاسایشی كوردان و ئاسایشی باشوریش ئاسایشی پارتی دەپارێزێن نەجیبە قەرەداغی؛
گەریالی شەهید"ئاكۆ عۆسمان محەمەد" ،ناسراو بە"الشەڕ واڵت"
ژنكۆژەكان هەمیشە دەكەونە بەر لێبوردنی سەرۆكی هەرێم
خاوەنی ئیمتیاز
کۆمیتەی ڕاگەیاندنی PÇDK
سەروتار
راپۆرت
سەرنووسەر
پەروین حەسەن مستەفا
بەڕێوەبەری نووسین ئارام کەریم بابان
فەهمی محەمەد سۆران حسین ئامینه محەمەد چنوور غەریب
كاردۆ عەلیالی
چاوپێكەوتن ژنان
ژمارەی متامنه
www.PCDK.org Roji_Wilat@yahoo.com ناو نیشان کەرکوک ،بەرامبەر یانەی وەرزشی کەرکوک
..... 13رۆژئاوا سێ حكومەت لەبەرەی جەنگدا و هەرێم مایەپوچ لە"سەقامگیریدا" ..... 16كاتی ئەوە هاتووە سەرلەنوێ پارێزگاكانی هەرێم و ئێراق رێكبخەینەوە ...... 17پاڵەوانی ئەكشنەكان ...... 18لە بێ خەبەران كەشكەك سەاڵوات ...... 20پەژاك؛ ئەو حیزبەی لەكاتی پێویستدا لەدایكبوو بۆ رۆژهەاڵتی كوردستان ...... 21كوردینە گەر دەتانەوێت خاسیەتی پێشینانی خۆتان بناسن ئەوا سەردانێكی ئامەد بكەن ...... 24چۆن بزوتنەوەی گۆڕان بەرەو شەڕی سلێمانی و رۆژئاوای كوردستان رادەكێشن؟ ...... 26پرۆسەی ئاشتی و ئەگەرەكانی بەردەم ئەردۆغان!! ...... 28تەنگژەكانی ئێراق و كوردستان ئاڵۆزتر دەبن و كابینەی هەشتەمی حكومەتی بنكە فراوانیش دوادەكەوێت ...... 30دار بەڕووەكە و ئاماژەكانی سەركەوتن؟ ...... 34هەڵبژاردنەكانی ئێراق و قووڵبوونەوەی قەیرانەكان
...... 38نەجیبە قەرەداغی؛ ژنكۆژەكان هەمیشە دەكەونە بەر لێبوردنی سەرۆكی هەرێم ...... 41ئۆجاالن؛ ژن ،مردوویەكی زیندووە
446
بۆ پەیوەندی گرتن
...... 3ئۆجاالن لەبەرخۆدانی نەترساین و لە ئاشتیش ناترسێین ...... 5لەیادی ئەنفالدا دادگاییكردنی بەكرێگیراو و ئەنفالچییەكان سەرەكیترین داواكارییە ...... 8منیرە عوسمان؛ ئاسایشی رۆژئاوا ئاسایشی كوردان دەپارێزێت و ئاسایشی باشوریش ئاسایشی پارتی دەپارێزن ...... 11كۆمەڵكوژی""1974/4/24یەكەمین كۆمەڵكوژی بوو لەباشوری كوردستان ...... 32مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد؛ گەنجینەیەكی رەسەنی كوردی
وتار
دەستەی نووسەران
دیزاین
...... 2پارتی و ئاكەپە و داعش هاوپەیمانن دژ بە رۆژئاوای كوردستان
بیرەوەری كەریال ...... 43ئەنجامدانی چاالكییەك
لێدوان
...... 36پارتی چارەسەری؛"لە هەڵبژاردنەكاندا پشتگیری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەكەین" ...... 37پارتی چارەسەری؛ با لەدەوری كارەساتی ئەنفالدا ئیرادەیەكی نەتەوەیی دیموكراتی ئاوا بكەین!!
سەروتار
2
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
پارتی و ئاكەپە و داعش
هاوپەیمانن دژ بە رۆژئاوای كوردستان شرۆڤهی سیاسی هەر چاودێرێكی سیاسی ،تەنانەت هاواڵتیەكی هوشیار و بەئاگای كوردستان كە ئاگاداری مێژووی ئەو پەنجا ساڵەی دوای��ی بێت ،ئەو حەقیقەتەی ال روون و ئاشكرایە هەر كاتێك بزوتنەوەیەكی شۆڕشگێڕی یان پەرەسەندنێكی جەماوەری و دەرفەتێكی لەبار لەهەر بەشێكی داگیركراوی كوردستان رەخساوە رێكەوت نییە كە پارتی دیموكراتی كوردستان ـ ئێراق یەكێك لەهێزە تێكدەر و لەبەین بەرەكەی ئەو هەل و دەرفەتانە بووە ،جا ئەمە لەباكوری كوردستان بوو بێت یان خۆرهەاڵت. سێ ساڵ زیاترە هەلومەرجێكی لەبار بۆ كوردانی خۆرئاوای كوردستان رەخساوە ،بۆ جاری یەكەمی گەلەكەمان لەو بەشەی كوردستان خۆی بەڕێوە دەبات و لەمیانی سێ كانتۆن خۆبەڕێوەبەرێتی راگەیاندووە. بێگومان ش��ۆڕش��ی گەلەكەمان لەوبەشەی كوردستان جگە ل��ەوەی بۆتە جێی هیوا و ئۆمێدی پارچەكانی دیكەی كوردستان بەمۆدێلە خۆبەڕێوە بەرێتیەكەی بۆتە تاكە ئەلتەرناتیڤ و چارەسەر بۆ دۆخی بنبەستبووی سوریا و جێگای چاوەڕوانی تەواوی گەالنی ناوچەكەمان. راستیەكی روون و ئاشكرایە كە هێز و الیەنێك هەن نەك تەنیا چاویان بەم دەسكەوتانەی ك���وردان هەڵنایەت؛ بەڵكو بەهەموو جۆرە شێوازێك دژایەتی دەك��ەن و هەوڵی لەبەین بردن و لەناوبردنی دەدەن .بێگومان دەوڵەتە داگیركەرەكان لەسەرووی ئەم هێزانەوە دێن. ئەوەی زیاتر جێگای سەرنجە هەڵوێستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ ئێراقە؛ چونكە م��ێ��ژووی دەوڵ��ەت��ە داگ��ی��رك��ەرەك��ان و رەوت��ە سیاسییە جیاوازەكانی ئەو دەوڵەتانە سەبارەت ب��ە دەس��ك��ەوت و ب��زاڤ��ەك��ان��ی ك��وردب��وون و
ئازادیخوازی ئاگادارین ،جا ئەمانە كەمالیستەكان و ئیتحادگەرا كۆن و نوێكانی توركیا بێت یان رەوتە میللیگەرا و نەژادپەرستە عەرەبیەكان یا خود بزوتنەوە میللیگەرا و مەزهەبگەراییەكانی فارس و ئێران بێت ،وەك چۆن جاران بەهەموو شێوازێك دژایەتی بزوتنەوە و شۆڕشەكانی كوردستانیان كردووە ،ئەمڕۆش بەهەموو شێوە و شێوازێك دژایەتی شۆڕشی خۆرئاوای كوردستان و دەسكەوتەكانی دەكەن. لەگەڵ دەستپێكردنی شۆڕشی""18ی ئاداری گەالنی سوریا پارتی دیموكراتی كوردستان ـ ئێراق هەوڵیدا رێكخستنەكانی خۆرئاوای كوردستان لەژێر ناوی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردان ـ سوریا كۆبكاتەوە ،لەو چوارچێوەیەشدا لەناوە و دەرەوە هەڵمەتێكی بەرفراوانی دژی پارتی یەكێتی دیموكراتی"پەیەدە" دەستیپێكرد و هەر لەسەرەتاوە لەرێگای دیبلۆماسی ،راگەیاندن و بواری دیكەوە بەئامانجی گۆشەگیركردن و تاشیركردن كامپینێكی پرۆپاگەندە و ناوزڕاندنی بەرێوەبرد ،كاتێك سەری نەگرت ،ناچار بوو بێتە ژێرباری ئاواكردنی دەستەی بااڵی كورد ،بەاڵم دیسان كاتێك زۆربەی زۆری ناوچەكانی خۆرئاوا وەك ئەنجامێكی شۆڕشێكی جەماوەری""19ی تەمموزی""2012كەوتە دەست خەڵكی خۆرئاوا و تەڤگەری كۆمەڵگای دیموكراتیك"تەڤدەم"، ئەمجارە لەرێگای "ئەنەكەسە"ەوە دەستەی بااڵی كوردیان ئیفلیح كرد و چەند كۆبوونەوەیان لەگەڵ كاربەدەستانی توركیا و دەزگا هەواڵگریەكانی ئەنجامدا كە"پ.د.ك.ع"سەركێشی بۆ دەكرد و ئامانج لێدانی پەیەدە و تەڤدەم و ئەنجومەنی گەلی خۆرئاوای كوردستان و لەبەین بردنی دەسكەوتەكانی گەلی كورد بوو. دواتریش كاتێك دەوڵەتی تورك ئابڵۆقەی لەسەر خۆرئاوای كوردستان توند كرد و پشتگیری چەكدارانی جەبهەی نەسرەی كرد و هێرشێكی دژواری���ان بۆ س��ەر سەرێكانی دەستپێكرد. "پ.د.ك.ع"یش ئابلۆقەی لەسەر خۆرئاوا داناو رێگای نەدا هیچ شتێك لەباشورەوە بۆ خۆرئاوا بچێت ،تەنیا ئ��ەوە نەبێ كە پرۆپاگەندە و
سیاسەتێكی تایبەتی بەڕێوە برد تا خەڵكی خۆرئاوا ب��ەرەو باشوور رابكەن و شەپۆلێكی كۆچبەری روویدا كە پارتی سیاسەتێكی تایبەتیان لەبەرامبەر پەیڕەو دەكات و بۆ مەرامی جۆراوجۆر خوازیاری بەكارهێنانیانە. دوای راگەیاندنی خۆبەڕێوەبەرێتی خۆرئاوای كوردستانیش سێ الیەن بەدژواری دژایەتی خۆیان راگەیاند ،لەالیەك دەوڵەتی تورك كە ئاوابوونی ستاتۆی كورد لەسوریا بەهێڵی سووری خۆی دادەنێت ،هەروەها ئۆپۆزسیۆنە شۆڤینیەكەی سوریا كە لەباوەشی دەوڵەتی توركدایە لەگەڵ پارتی كە بەناوی سەرۆكەكەیەوە دژایەتی كورد و تەنانەت زمانێكی هەڕەشە ئامێزانەش بوو. ئەمەش جگە لەئێران و سوریا كە هەرچەندە بەفەرمی لێدوانیان نەدا ،بەاڵم بەكرداری دژایەتی دەكەن و پەسەندیان نییە. لەو كاتەوە بەپشتگیری راستەوخۆی توركیا و ناراستەوخۆی ئێران و سوریا داعش هێرشێكی بەرفراوانی دژی دەڤەرەكانی خۆبەڕێوەبەرێتی دەس��ت پ��ێ��ك��ردووە ،شانبەشانی ب��ەردەوام��ی ئابلۆقەكانی دەوڵ��ەت��ی توركیا ،ئابلۆقەكەی پارتییش بەردەوامە. دوای هەڵبژاردنە خۆجێیەكانی توركیا ئەردۆغان بەئاشكرا رایگەیاند ك��ە لەسوریا لەدۆخی شەڕدایە ،بێگومان ستراتیژی هەڵبژاردنیشی بەگوێرەی ئەمە بەڕێوەبرد ،بۆیە بەساختەكاری و زۆرداریشەوە بێت دەستی بەسەر شارەوانیەكانی ئورفا و سەرێكانی باكوری كوردستان دانا و بەنیازە بیكات بەبنكەی بەڕێوەبردنی هێرش بۆ سەر خۆرئاوا ،لەم چوارچێوەیەشدا لەسنوور خەندەق لێدەدات و دیوار بەرز دەكاتەوە. لەكاتێكدا لەسێ مانگ زیاترە داعش ئابلۆقەیەكی بەرفراوانی داناوەتە سەر شاری كۆبانی و نزیكەی مانگێكە هێرشێكی هۆڤانە ئەنجامدەدات ،ئامانجی نەیارانی ك��ورد داگیركردنی ش��اری كۆبانێ و لێكدابڕانی دەڤەرەكانی خۆبەڕێوەبەرێتی و دواتر داگیركردنی تەواوی ناوچەكانی خۆبەڕێوەبەرێتیە بەتایبەتیش جەزیرە كە بەنەوت و كشتوكاڵ دەوڵەمەندە.
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
3
راپۆرت
ئۆجاالن؛
لە بەرخۆدانی نەترساین و لە ئاشتیش ناترسێین بنیادنانی كۆمەڵگایەكی ئازاد تەنیا بە بەرەوپێشبردن و دامەزراندنی خۆبەرێوەبەری دیموكراتی دەبێت ئا /رۆژی واڵت رۆژی" "2014/3/21و بە ئامادەبوونی میلیۆنان كەس لە گۆڕەپانی نەورۆزی ئامەد ،پەیامەكەی رێبەری گەلی كورد عەبدولاڵ ئۆجاالن كە ئاراستەی نەورۆزی كردبوو لە الیەن جێگری فراكسیۆنی بەدەپە "پەروین بوڵدان" بە كوردی و هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەالن"هەدەپە"سڕی سورەیا ئۆندەر'' بە توركی خوێندرایەوە. پەیامەكەی رێبەری گەلی كورد عەبدولاڵ ئۆجاالن وەهایە: بۆ تەواوی دۆستان كە بە ئاگری نەورۆز دڵتان بۆ ئازادی و ئاشتی گەش دەبێت، ساڵو!! ساڵو لە گەلەكەم ،لە میزۆپۆتامیا كە سەرچاوەی شارستانییە .ئەمڕۆ ئاگری نەورۆزی وەرگەڕاندە شادییەكی هۆشیاربوونەوە و دیموكراسی ،لەم چوارچێوەیەدا ساڵوی خۆم ئاراستەی تەواوی ژنان و گەنجانی واڵتەكەم دەكەم .بانگ لە هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە لە دڵیاندا شوێنێكیان بۆ ئاشتی تەرخانكردوە. بەدەم بانگەوازیمەوە بێن و بە رۆحی پشتیوانی سەدان ساڵەوە یەكبگرن .من جەژنی هەموو گەالنی رۆژهەاڵتی ناوین و ئاسیا كە النكەی مێژووی شارستانێیەتی جیهان ب��ووە ،پیرۆز دەكەم. گەالنی هێژای توركیا... مێژوو نیشانی هەموو الیەنێكی داوە كە رێبەری ئاشتیییەكی بە بڕیار هەنگاو بۆ دواوە نانێت، گرفتە مێژووییەكان ه��ەر چ��ی دەب��ێ��ت ،بە گشتی گەڕانەوەی خەسارەكان دەبێت ببێتە وەاڵمدەرەوە .سەرەكەترین پڕسیار كە رووبەروی دەبینەوە ئەوەیە":ئایا با كودەتا بەردەوام بێت یا خود بە ریگای دیموكراسییەكی تەواو و رادیكاڵ درێ��ژە بە رێگای خۆمان بدەین .ئەو دۆخەی كە رۆژانەی دەیبینین و لە ئاردایە ،لە دوایی نەورۆزەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە .بە تەواوی رێگای كۆتایی هاتنی دژوارییەكان نیشانمان دەدات، ئەوەی كە تا ئێستا ب��ەردەوام بوو ،پرۆسەی
دیالۆگ بوو كە گرنگ بوو .لەم قۆناخەدا هەر دوو الیەن لە نیازی یەكتر تێگەیشتن .راستی و تێربوون گەیشتە ئاستی تاقیكردنەوە ،ئەو تاقیكردنەوە ئاشكرایكرد كە وێرای هەڵوێستی پاسیڤ(ناچاالك)بوون لە بنەمادا ،یاسای هەاڵتن و درێژكردنەوەی كاتی حكومەت ،بەاڵم نیشانیدا كە هەر دوو الیەن لە بەدواداچوونی ئاشتیدا بە بڕیارن ،بەاڵم سەرەرای گرنگی قۆناخەكانی دیالۆگیش ،لەگەڵ یەكتردا بە تەواوی گرێدراو نین .لەبەر ئەوەی بۆ ئاشتییەكی هەمیشەیی رێ و شوێنێكی تێر و تەسەل ناخەنە رۆژەڤ��ەوە. لەم قۆناخەدا ئێمە تێگەیشتین بۆ رێكوپێكبوونی دانوستاندنەكان ،ئەگەر چوارچێوەیەكی یاسایی ئامادە نەكرێت ،نابێت .ئاشتی لە شەڕ سەخت ترە ،بەاڵم بێگومان هەر شەڕیكیش ئاشتییەكی هەیە .كاتێك بەرخۆدانمان كرد نەترساین. لە ئاشتیش ناترسین .بەرخۆدانمان لە دژی برایەتی گەالن نەبووە .بەرخۆدانێكی خاوەن سیستەمێكی كاراكتەر هەژمۆنی لە ناوبەر نكۆڵی و زولكار بوو .ئاشتیشمان لە دژی حكومەت و دەوڵەتان نییە .بۆ ئەو گەالنەی میزۆپۆتامیا، ئانادۆل و كوردستانە .لەسەر ئەو خاكە كەونارە و ه���ەزاران ساڵەیە ،خ��اوەن و ئامادەكاری میراسی كەلتووری جیهانیان كردوە .حكومەت و دەوڵەتیش ناچارە كە بەشێوەیەكی گونجاو و بە پێی ئەو راستیی ە هەڵسوكەوت بكات. كاروانی گ��ەورەی ئاشتیمان لە ئۆسلۆوە تا پاریس ،لە گەڤەر ،لیجە لە ئۆپەراسیۆنەكانی كەجەكە تا هەڵوێستی زاڵمانەی دژ بە زیندانیانی نەخۆش رووبەروی هێرشی هەمەالیەنە بۆتەوە. ئ��ەوەی كە هەموو ئەمانە پووچەڵ بكاتەوە، بااڵدەستی گاڵدیۆی نێودەوڵەتی بلەرزێنێت و پووچەڵی بكاتەوە ،ئەو بزوتنەوەیەیە ،واتە ئێوەن .بزوتنەوەكەمان رۆڵێكی زۆر گەورەی هەبوو لە بێكاریگەركردنی سیستەمی ماندات لەسەر تەواوی هەرێمەكە .دەبێت هۆشیار بین لەبەرامبەر بە پیالنگێری نێونەتەوەیی كە بە ه��ەزاران شێوە رووب��ەروم��ان دەبێتەوە .ئەوە بەرپرسیاریەتی مێژوویمانە .ئەو راستییە لە رۆژئاوا ،لەسەرتاسەری هەرێمەكە بە چارەسەری دیموكراتییانەی یاسایی دەكرێت بە هێزتر بكرێت .لە تەنیشت توانستی گەورەی ئازادی و یەكسانی الی ژنان و باركردنی بە بەها ئەخالقی
و جوانە نوێیەكان بە پێشكەوتنە كۆمەاڵیەتیە دیموكراتییەكان دەبێتە بەردی بناغەی ئاشتی. بزوتنەوەكەمان وەك بزوتنەوەیەكی گەنج دەستیپیكرد و هەمیشە بە گەنجی مایەوە كە بەرامبەر بە هێرش و گێرەشێوێنییەكانی دژ بە ئاشتی جارێكی تر گەنجان دەبێ ببن بە پارێزەر و بەرگریكار .گەلەكەمان كە بەرەو ئەوروپا و هەر چ��وار الی جیهان كۆچبەر ب��ووە ،دەبنە ئەو دەنگەی كە هاواری ئاشتی و ژیانێكی بە نرخ و ئازادمان بگەیەنێتە هەموو جیهان .بە باوەری و واڵتێكی تەواو دیموكراتیانە ،كە هەموو گەل و باوەرییەكان خۆیانی تێیدا ئازاد ببینن، بە هەستی شۆڕشگێری ساڵوتان لێدەكەم. بانگەوازی لە هەموو كەسێك دەكەم كە لە ئاست سەردەم و مرۆڤایەتیدا خۆیان بەرپرسیار ببینن و ببنە بەردێك لە بناغەی گەورەی ئاشتیدا. ساڵو لەوانەی بۆ برایەتی گەالن كار دەكەن. عەبدولاڵ ئۆجاالن زیندانی ئیمرالی ئۆجاالن :دەبێت ئیدی زیندانەكان ببنە قوتابخانەی ئازادی رۆژی" ،"2014/4/4لەمەیدانی ()4ی نیسان لەناوچەی خەلفەتی سەربە ش��اری رووح��ا ب��ەس��ەدان ه���ەزار ك��ەس بەبۆنەی س��اڵ��ڕۆژی لەدایكبوونی رێبەری گەلی ك��ورد عەبدوڵاڵ ئۆجاالن كۆبوونەوە و ئەو رۆژەیان بەجۆشەوە پیرۆز كرد و هەربەوبۆنەویەوە رێبەری گەلی كورد عەبدوڵاڵ ئۆجاالن لە""65هەمین ساڵرۆژی لەدایكبوونی پەیامێكی نوێی ناردبوو. ئەمەش دەقی پەیامەكەیەتی: گەلی كوردستانی رێزدار... ()4ی ن��ی��س��ان رۆژی ل��ەدای��ك��ب��وون��م ،لە كەسایەتییەكی واتادار رۆژێكی گرنگە بۆ كورد و كورستان .هەروەها لەدایكبوونی ئەو گەلەی ئەو رۆژە واتادار دەكات و بەخەیاڵی ئازادی دەگەنە یەكتر و بەرەو ئامارا دەرۆن ،لەدایكبوونی هەموو ژنان ،مندااڵن ،گەورە و بچووك بەرێزەوە پیرۆز دەكەم".
راپۆرت
4
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
ئێمە ( )40ساڵ بەرلە ئێستا ووتمان كورستان داگیركراوە و دەستمان بە تێكۆشانكرد .بە فیداكاری ئێوە كە هیچ گومانێكی لەسەر نییە، رەنج و بەهاكانی ئێمە و تێكۆشانی پیرۆزی هەموو دەزگاكانمان ،ئێمە گەیشتینە ئاستی ژیانی خۆبەرێوەبەری جەوهەری .لەو جوگرافیاییەدا باخچەیەكی فرە ناسنامە ،فرە كەلتوور ،فرە باوەری و رەنگی جیاواز و حەقیقەتی جیاواز هەیە ئەمانە هەموویان لەگەڵ یەكتردا دەژین". هەموو گەالنی رۆژهەاڵتی ناوین ،لەبەر ئەوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەسەر ئەو خاكە لە دژی هەموو نرخە پیرۆزەكان ،كەلتوور و ناسنامەی ئەوان دەركەوتووە ،گەالن رووبەرووی كۆمەڵكوژی ،لەناوبردن و قڕكردنی دەوڵەت ــ نەتەوە بوونەتەوە .بۆیە ئیدی زانرا كە لێرە بەدواوە رژێمەكان و زهنیەتیان بەو عەقڵیەتە ناتوانن لەسەر ئەو خاكە بەردەوامی بەخۆیان بدەن .بنیادنانی كۆمەڵگایەكی ئازاد تەنیا بە بەرەوپێشبردن و دامەزراندنی خۆبەرێوەبەری دیموكراتی دەبێت .زامنكردنی دوا رۆژێكی ئازاد ،تەنیا بەوە دەبێت كە لە جیاتی مرۆڤە كۆیلەكان ،دروست كردنی مرۆڤێكی ئازاد بەبنەما بگیردرێت". كاتێك مرۆڤ بەگوێرەی بەو راستییە تەماشا بكات ،هیچ واتایەكی زیندانیكردنی جەستەیی نییە و ئیدی زیندان هیچ بەهایەكی نییە .كاتێك ئێمە چاو بە مێژووی تێكۆشانمان دەخشێنینەوە و هێز دەدینە گەالنی جیهان ،دەیسەلمێنێت كە دەبێت ئیدی زیندانەكان ببنە قوتابخانەی ئازادی .كاتێك ئێمە لەو روانگەیەوە تەماشای بكەین ،دەزانین كە هەموو چیاكان ،دەشت ،شار و هەموو واڵت بوونەتە زیندانێكی تاریك .رەنگە من بە جەستەی لەناو ئێوەدا نەبم ،بەاڵم ئەمڕۆ لەسەر سەفەری رێگای ئامارام .من یەك بەیەك لەناو هەموو رێڤااڵنم دام. ئێمە ئەو خاكە تەنیا ئەمانەتی خۆمان ناكەین، لە هەمانكاتدا ئەو خاكەی كە شاهیدی هەموو شارستانییەكان بووە ،لەسەرووی هەموویانەوە ئەمانەتی رێ هەڤااڵنی ژن و گەنجان دەكەین و بەگشتی ئەمانەتی ئازادیخوازان و هەموو گەلەكەمان دەكەین .بە ب��اوەڕی ئ��ەوەی كە هەموومان لەسەر ئەو خاكە بەئازادی دەژین، سوپاس و ستایشی خۆم پێشكەشی هەمووتان دەكەم. رێبەری گەلی كورد عەبدوڵاڵ ئۆجاالن زیندانی ئیمراڵی
Roji_Wilat@yahoo.com
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
5
راپۆرت
لە یادی ئەنفالدا دادگاییكردنی بەكرێگیراو و ئەنفالچییەكان سەرەكیترین داواكارییە جەالدەكان بە بەردەم قوربانییەكاندا دەسوڕێنەوە و دەسەاڵتدارانی هەرێمی كوردستان رادەستی دادگایان ناكەن رۆژی (14ی نیسانی )2014م��اوەی ()26 س��اڵ ب��ەس��ەر ك��ۆم��ەڵ��ك��وژی و مەرگەساتی (ئەنفال) تێپەڕی ،ب��ەاڵم دوای ئ��ەو هەموو س��اڵ��ە ،هێشتا ك��ەس��وك��اری ئەنفالكراوان و كوردانی دڵسۆز ،لە دۆخێكی دەروونی خراپدا دەژی��ن ،ئ��ەوەش بەهۆی ئ��ەوەی "ئەفالچیان و بەكرێگیراوان ،بە بەردەمیاندا دەسوڕێنەوە".
و فەرمانەكەش رەوان���ەی وەزارەت���ی ناخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ك��راوە ،بەاڵم تائێستا هیچ یەكێك لەوانە دەستگیر نەكراون. ساالر مەحمود ،ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ل��ەو ب��ارەی��ەوە دەڵ��ێ��ت" :دەب��ێ��ت حكومەتی هەرێم پابەندی ئ��ەو ب��ڕی��ارەی دادگ��ای بااڵی تاوانەكانی عێراق بێت ،كە لە ساڵی ()2011 بۆ دەستگیركردنی 258تۆمەتباری كەیسی ئەنفال دەرچ��ووە و رەوان��ەی هەرێم ك��راوە".
كۆمەڵكوژی و تراژیدیا
"حزبەكان داڵدەیان داون"
ئەنفال ،گەورەترین كۆمەڵكوژیی و تراژیدیایە لە مێژووی هەرێمی باشوری كوردستان و تەنانەت كوردستانی مەزن بە گشتی ،كە تیایدا ()182 هەزار هاواڵتی كورد ،بە گەنج و پیر و منداڵ و ژن و پیاوەوە زیندەبەچاڵ كران ،واتا هەر بە زیندوێتی و بە شێوەی بە كۆمەڵ خرانە ژێر خاكەوە ،ئەوەش بە مەبەستی سڕینەوە و لەناوبردنی ئەو گەلەی بە سەدان ساڵە لەسەر ئەم خاكە دەژین ،كە پێی دەوترێت كوردستان. تەنانەت ئەنفال یەكێكە لە تاوانە گەورەكانی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتیش ،چونكە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا چەند تاوانێكی دیكەی هاوشێوەی ئەنفال ك��راوە ،كە مەبەست لێی جینۆساید و سڕینەوەی نەژادی ئەو نەتەوە و ئایینانە بووە.
دەشڵێت" :ئێمە پێشتر لەسەر دەستگیرنەكردنی ئەو موستەشارانە یاداشتێكمان پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ك��ردووە، بەاڵم تائێستاش هیچ وەاڵمێكیان نەداوینەتەوە". ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات :دەبێت حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیاری دادگا بێت و هەركەس لەسەر ئەو كەیسە تۆمەتبارە راپێچی بەردەم دادگای بكات و چیتر حزبەكان نەبنە شوێنی داڵدەدان بۆ ئەو تۆمەتبارانە.
ئا /كاروان ئیبراهیم
سەرەكیترین داواكاری
ئەگەرچی كۆمەڵكوژی ئەنفال لەالیەن رژێمی پێشووی عێراقەوە ئەنجام درا ،بەاڵم چەندین كوردی "مستەشار و بەكرێگیراو و خۆفرۆش و بێ نرخ" بەشداریان تێدا كرد و بوونە رێنیشاندەری سوپای داگیركەری عێراق بۆ س��ەر گوند و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ،بەوەش تاوانەكە گەورەتر و ژمارەی قوربانییەكانیش زیاتر بوون. بەاڵم تاوانەكە لە ئێستادا و دوای ( )26ساڵ ئازاراویتر و غەمگینتر بووە ،چونكە ئەو كوردە خۆفرۆشانەی دەستیان هەبوو لە ئەنفالدا ئێستا "بە ئازادی لە هەرێمی كوردستان دێن و دەچن و دەسەاڵتدارانی هەرێم ئامادە نیین بیاندەنە دادگا" تەنانەت بەشێك لەو ئەنفالچیانە پۆست و پلەوپایەیان پێدراوە و بەشێكیشیان رێگەیان بۆ خۆشكراوە بچنە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
ئەمساڵیش سەرەكیترین داواك��اری كەسوكاری ئەنفالكراون و چاالكوانان و رێكخراوەكانی بواری ئەنفال ،دادگایكردن و سزادانی تۆمەتبارانی ئەنفالە ،لە بەیاننامەیەكیشدا ،كە ناوی ()172 كەسایەتی و رۆژنامەنوس و نوسەر و چاالكوانی لەسەرە ،داوای جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای بااڵی تاوانەكانی عێراق دەكەن ،بە مەبەستی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی مەرگەساتی ئەنفال. ك���اری پێویست ل��ەس��ەر ئ��ەن��ف��ال ن��ەك��راوە ئاوات خەیرواڵ ،رۆژنامەنوس و دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ ،دەڵ��ێ��ت" :ت��ا ئێستا لە ئاست ی عێراقو نێودەوڵەتیدا دۆسیەی ئەنفال وەكو پێویست كار ی لەسەر نەكراوە ،هەروەها جاشو مستەشارەكانیش لەالیەن چەند حزبێكەوە داڵ������دەدراونو رادەس��ت�� ی دادگ���ا ن��ەك��راون". ب��اس ل���ەوەش دەك����ات ،ل��ە ئێستادا زیاتر ل��ە 23ه���ەزار وارس���ی ئ��ەن��ف��ال ل��ە سنور ی چ��ەم��چ��ەم��اڵ نیشتەجێن ،ب���ەاڵم تائێستا ناسنامە ی ئەم قەزایە دیار نییە و چەمچەماڵ بەگوێرە ی قوربانییەكان ی خزمەت نەكراوە.
258كوردی ئەنفالچی
جینۆساید
ه��ەرچ��ەن��دە ل��ە ساڵی ()2011ەوە لەالیەن دادگ��ای ب��ااڵی تاوانەكانی عێراقەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ ( )423تاوانباری دۆسیەی ئەنفال دەرك����راوە ،ك��ە ()258ی����ان ك��وردن
د.س���االر باسیرە ،پسپۆڕ لە ب��واری زانستە سیاسییەكان ،باس ل��ەوە دەك��ات ،رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە ساڵی ( )1948بڕیارێكی دەرك��رد سەبارەت بە رێگەنەدان و سزادانی
خۆفرۆشانی ئەنفالچی
ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی (جینۆساید) .ئەم بڕیارە لە یاساكانی مافـی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكاندا لە ( )1948/12/9تۆمار كراوە و بە بڕیاری ( )260پەسەند كراوە و لە ()1951/1/12 بوە بە یاسا و شتێك نیە ،كە بە رۆیشتنی كات بەسەریدا لە رووی یاساییەوە تێبپەڕێنرێت. د.س����االر ب��اس��ی��رە ،ب��اس ل���ەوەش دەك���ات، جینۆساید وشەیەكی التینیە و لە زمانی یاسا و سیاسەتدا بەكاردەهێنرێ و بەواتای گەل كوژی ،یان رەگەز كوژی دێت .دەوڵەتی عێراق لە (20ی كانونی ساڵی )1959رێكەوتنامەی جینۆسایدی مۆركردوە ،بەاڵم حكومەتەكانی عێراق پابەندی بڕیارەكە نەبوون و سیاسەتی جینۆسایدكردنی بەرامبەر گەلی كورد ئەنجامدا. لەناوبردنی نەتەوە باسیرە ئ��ەوەش دەخ��ات��ەڕوو ،جینۆساید لە یاساكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكاندا لە گشت خاڵەكانیدا پێناسە كراوە بە ئامانجی وێرانكردن و لەناوبردنی سەرجەم یان بەشێكی نەتەوەیەك، كەمایەتیەك ،رەگەزێك یان گروپێكی كۆمەاڵیەتی و ئاینی ئەنجام بدرێت بە شێوەیەكی عەمدی و نەخشەكێشرا و ،راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ. دۆسیەی ئەنفال ئەو پسپۆڕەی بواری زانستی سیاسی سەبارەت بە (ئەنفال) دەڵێت" :پرۆسەی دادگایی كردنی دۆسیەی ئەنفال بریتیە لە ( )60دانیشتن و ( )43دۆسیە و ( )8500الپ��ەڕە و دادگ��ای ب��ااڵی تاوانەكان و پەرلەمانی عێراق ئەنفال و كیمیابارانی بە جینۆساید ناساند .ئەوەش كەرەسەیەكی گرنگە بەدەست ك���وردەوە بۆ بەنێودەوڵەتی كرنی دۆسیەی جینۆساید ،بەاڵم دەسەاڵتدارانی هەرێمی كوردستان كاری پێناكەن". ج����ەالدەك����ان ب���ە ئ������ازادی دەس���وڕێ���ن���ەوە باسیرە دەڵ��ێ��ت" :جگە ل��ەوە دادگ���ای بااڵی تاوانەكانی عێراق داوای رادەستكردنی ()423 تاوانباری دۆسیەی ئەنفالی كردوە كە ()258 لەوانە كوردن ،بەاڵم دەسەاڵتی سیاسی هەرێم هیچ كام لەوانەی رادەستی ئەو دادگایە نەكردوە، نە خۆیشی دادگایی ك��ردوون ،هەندێك لەوانە رێگەیان پێدرا بە ئ��ازادی هەرێمی كوردستان جێبهێڵن بۆ دەرەوە و تێیاندا هەن كە پۆستی سەربازیشییان هەیە .بەم جۆرە جەالدەكان بە بەردەم قوربانیەكاندا بە ئازادی دەسورێنەوە". ئەوەش دەخاتەڕوو ،ئەنفال و كیمیاباران (بەواتا دۆسیەی جینۆساید) چەكێكی سیاسی گرنكە بەدەست ك���وردەوە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، بەگوێرەی ئەو ناساندنە دەبوایە دەوڵەتی عێراق
راپۆرت
6
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
بەكرێگیراوان و تاوانكارانی جینۆساید شایستەی لێخۆشبون نین و نابورێن نەك لەبەرئەوەی كە جینۆساید كراوان لە ژیاندا نەماون تا داوای لێبوردنیان لێبكرێت ،بەڵكو لەبەرئەوەی بەخشین و دەركردنی بڕیاری لێبوردن واتە لە بیركردنی تاوان ،كە نابێت هەرگیز لە بیر بكرێت و وا پێویست دەكات لە هزری تاك بە تاكی نەوەی نەتەوە و مرۆڤایەتیدا جێگیر بكرێت .......... ی لەسەر نەكراوە ،هەروەها ی عێراقو نێودەوڵەتیدا دۆسیەی ئەنفال وەكو پێویست كار تا ئێستا لە ئاست ی دادگا نەكراون جاشو مستەشارەكانیش لەالیەن چەند حزبێكەوە داڵدەدراونو رادەست قەرەبووی مادی و مەعنەوی كورد بكاتەوە ،بەاڵم تا ئێستا عێراق ئامادە نییە بچێتە ژێر باری قەرەبووكردنەوەی زیانلیكەوتوان و كەسوكاری قوربانییەكان ،ئەندام پەرلەمانە كوردەكانی ب��ەغ��دا ،وەزی���رە ك��وردەك��ان...ت��اد .تا ئێستا باسی قەرەبووكردنەوە لەگەڵ عێراق ناكەن. بەڵگەكان ناخەنەڕوو باسیرە دەڵێت :ئەو بەڵگەنامانەی دوای راپەڕین لە عێراق بەردەست كورد كەوتوون دەسەاڵتی كوردی نەیخستونەتە بەردەم رایگشتی ،بۆ ئەوەی بزانرێت چی تێدا هەن و كام لە بەرپرسە سیاسی و سەربازیەكانی كورد و عەرەبی تێوەگالون. د.باسیرە ئاماژەی بە پرۆژەیەكی خۆیدا كە پێش س��اڵ و نیوێك ل��ە رێ��گ��ای وەزارەت���ی ئەنفال و ش��ەه��ی��دان��ەوە پێشكەشی ك��ردوە ب��ە ئەنجومەنی وەزی�����ران ،پ���رۆژەی���ەك بۆ بەنێودەوڵەتی كردنی دۆسیەی جینۆساید، ب��ەاڵم نە وەزارەت و نە ئەنجومەنی وەزی��ران
كاری بە هیچ كام لەو جۆرە پرۆژانە نەكردوە. تاوانباران رزگاریان نابێت ئ���اوارە حسێن ،خ��اوەن��ی بڕوانامەی ماستەر لە یاسای نێودەوڵەتیدا ،ل��ەب��ارەی سزادانی تاوانبارانی دۆسیەی ئەنفالەوە دەڵێت :لە سەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش ئەنجامدەرانی تاوانە نێودەوڵەتیەكان بە گشتی و بە تایبەت (جینۆساید) لە سزای یاسایی ڕزگاریان نابێت و هیچ واڵتێكیش ناتوانێت داڵدەیان ب��دات و تاوانەكانیان وەك تاوانی سیاسی سەیر بكات و مافی پەنابەری سیاسی و مرۆییان پێبدات. دەشڵێت" :ب��ەاڵم ئ��ەوەی جێگەی خەمێكی قوڵ و ئازارێكی ڕەهایە ،ئەوەیە ،كە بەرەی كوردستانی لە پاش ڕاپەڕین بڕیاری بەخشینی بۆ ئەو تاوانبارانە دەرك��رد كە دەستی بااڵیان هەبوو لە پرۆسەی جینۆسایدی گەلی كورددا، بەخشینی ئەو تاوانبارانە گەورەترین گرفت بوو، كە ئەمڕۆ باجەكەی دەدەین لە ڕووی مرۆیی و
یاساییەوە و كاریگەری بەسەر نەوەی داهاتوشەوە دەمێنێتەوە ،بەو پێیەی حەوت ساڵە لە بواری جینۆسایددا دەخوێنمەوە و دەنوسم نەمزانیوە، نەمخوێندووەتەوە ،نەمبیستووە و بەرچاوم نەكەوتووە كە هیچ نەتەوەیەكی جینۆساید كراوی ئەم دنیا پان و بەرینە بەكرێگیراوەكانی بەخشیبێت، بگرە بە سزای قوڵی یاسایی خۆیانی گەیاندوون". بەكرێگیراوان نابورێن ئاوارە حسێن ،باس لەوەش دەكات ،بەكرێگیراوان و تاوانكارانی جینۆساید شایستەی لێخۆشبون نین و نابورێن نەك لەبەرئەوەی كە جینۆساید كراوان لە ژیاندا نەماون تا داوای لێبوردنیان لێبكرێت، بەڵكو لەبەرئەوەی بەخشین و دەركردنی بڕیاری لێبوردن وات��ە لە بیركردنی ت��اوان ،كە نابێت هەرگیز لە بیر بكرێت و وا پێویست دەكات لە هزری تاك بە تاكی نەوەی نەتەوە و مرۆڤایەتیدا جێگیر بكرێت و لە پێناو م��رۆڤ دۆستی و دوبارە نەبونەوەی جینۆسایدەكەدا یادی مەزنی
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
7
راپۆرت
لەبەرئەوەی جینۆساید هەرگیز بەسەر ناچێت وەك تاوانێك ،ئەوا هەموو كاتێك دەتوانرێت ئەو تاوانبارانە دادگایی بكرێن و سزای یاساییان بدەن و ئێستاش لە هەموو كات گونجاوترە بۆ دادگایكردنی ئەوبەكرێگیراوانە .......... ئەنفال و كیمیاباران (بەواتا دۆسیەی جینۆساید) چەكێكی سیاسی گرنكە بەدەست كوردەوە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ،بەگوێرەی ئەو ناساندنە دەبوایە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی مادی و مەعنەوی كورد بكاتەوە ئ��ازاراوی و ڕەشی ڕەهای ڕۆژەك��ە بكرێتەوە و وەك دژوارترین ئازار و سەخترین ئەشكەنجە كە ئەزمونیان كردووە لە خەیاڵگەیاندا هەڵبگرن. ئەوەش دەڵێت :لە یاسای نێودەوڵەتیدا ئەوانەی كە ئەو كارە دەكەن بە بەكرێگیراو ناسراون و مافەكانی دیلی جەنگ و جەنگاوەریان نیە و ئەوانە وەها پێناسەكراون كە لە پێناو بەرژەوەندییەكی تایبەتدا ئەو كارە جێبەجێ دەكەن ،ئەویش لە ژێر ڕوناكایی بەندی ٤٧ی پڕۆتۆكۆلێ یەكەمی ژنێڤ .١٩٧٧-٦-٨كە عێراق واژوی كردووە. داڵدەدانی تاوانباران ئەو شارەزایەی بواری جینۆساید دەڵێت" :هەر پەیوەست ب��ەم بابەتەوە لە ()2007/6/24 دادگای بااڵی تاوانكاری عێراقی بە بڕیاری ژمارە (س )٨٣/١٠/بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ()423 كەس دەركرد كە لە ناو ئەوانەدا ( )٢٥٨تاوانباریان (بەكرێگیراویان) كوردن .كە تاهەنوكە دەستگیر نەكراون و دادگای نەكراون ،بە داخەوە زۆربەی
زۆریان لە ناو پارتە فەرمانڕەوا و ئۆپۆزسیۆنەكانی هەرێمی كوردستاندا داڵدەدراون ،نەك هەر ئەوە بگرە پۆستی بااڵی حزبی و حكومیان پێدراوە". رەوایدان بە بەكرێگیراوێتی باس لەوەش دەكات ،ئەم بەخشین و دادگایی نەكردنە نەك هەر كاریگەری هەبووە لەسەر قەرەبونەكردنەوەی زیانلێكەوتوانی جینۆسایدی ك��ورد ،چونكە كاربەدەستانی ك��ورد هاوكاری دادگاكەیان نەكردووە لە ڕادەس��ت كردنەوەی ت��اوان��ب��اران ،بەڵكو بگرە ئەمە ڕەوای��دان��ە بە دروستكردنەوەی بەكرێگیراو لەناو سوپاكانی دەوڵ��ەت��ە داگ��ی��رك��ەرەك��ان��ی ك��وردس��ت��ان��دا و ناڕاستەوخۆ بە كوردانی بەشە داگیركراوەكانی تری كوردستان دەڵێت بڕۆن ببن بە بەكرێگیراو سبەینێش كە ناسنامە و ئازادی بەدەستهات و خۆری سەربەستی و سەربەخۆیی هەڵهات و بوون بە خاوەنی حكومەتی ك��وردی ئەوا هەر ئێوە ڕێزتان زیاترە لە هەموو ئەوانەی بونەتە قوربانی
ئەو جینۆسایدەی كە ئێوە بەشداربون تیایدا. بەر نەفرەت كەوتوون ئاوارە حسێن ،كە دانیشتوی قەزای هەڵەبجەیە، دەڵێت :ئەوەندەی كە ئاگادارم و حەوت ساڵە لە بواری جینۆسایددا كار دەكەم ،ئەو بەكرێگیراوانەی بەشدار بون لە جینۆسایدی نەتەوەكانیان ،نەك بە سزای یاسایی خۆیان گەیەنراون ،بەڵكو بونەتە ناشیرینترین ڕوخسارەكانی واڵتەكانیان ،ناویان لە ناو فەرهەنگەكانی نەفرەتدایە و لە مێژووی ڕەشدا تۆماركراون ،زۆربەیان پەیكەریان بۆ تاشراوە بۆ ئەوەی تفییان تێكەن و بە نەوەی نوێی بناسێنن. لە كۆتایشدا دەڵێت :لەبەرئەوەی جینۆساید هەرگیز بەسەر ناچێت وەك تاوانێك ،ئەوا هەموو كاتێك دەتوانرێت ئەو تاوانبارانە دادگایی بكرێن و سزای یاساییان بدەن و ئێستاش لە هەموو كات گونجاوترە بۆ دادگایكردنی ئەو بەكرێگیراوانە. ئەگەر ئ��ەم ك��ارەش نەكەین ئ��ەوا دڵنیام كە ب��ەر نەفرەتی نەوەكانی داه��ات��وو دەك��ەوی��ن.
راپۆرت
8
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
منیرە عوسمان؛
ئاسایشی رۆژئاوا ئاسایشی كوردان دەپارێزێت ،بەاڵم ئاسایشی باشور ئاسایشی پارتی دەپارێزن داستان مەعروف؛
ئێمە پێشتر لەالیەن بەعسەوە ئەنفال دەكراین ،بەاڵم ئێستا بە دەستی كورد ئەنفال دەكرین
لە راپۆرتێكی گۆڤاری رۆژی واڵت لەگەڵ (منیرە عوسمان) ئ��ەن��دام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆران و ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گ��ۆران و ئەندازیار"داستان مەعروف رەسول" و ئەندامی رێكخراوی ژنانی ئ��ازادی��خ��وازی ك��وردس��ت��ان"رەژاك" سەبارەت بە چوونی كۆمەڵێك چاالكوانی مەدەنی و هەندێك لە نوێنەرانی پارت و الیەنە سیاسیەكانی باشوری كوردستان و پەرلەمانتار بۆ رۆژئاوای كوردستان ،لە سێیەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا ،بۆ ئەوەی راستی رەوشی رۆژئاوا ببینن و پشتگیری خۆیان بۆ رۆژئاوا رابگەیەنن ،بەاڵم لەالیەن ب��ازگ��ەی پ��ارت��ی دیموكراتی كوردستان ێ دەكرێت و ناهێڵن دەرب��ازی رێگریان ل رۆژئ���اوای كوردستان ببن سەبارەت بە چەند پرسیارێكی رۆژی واڵت دەدوێ��ن.
ئا /پەیوەند كوردی
رۆژی واڵت :ئەو گروپەی كە پێكهاتبوون ل��ە ك��ۆم��ەڵ��ێ��ك ژن وی��س��ت��ت��ان بچن ێ ب��وون؟ ب��ۆ رۆژئ����اوای ك��وردس��ت��ان ك � منیرە عوسمان :دوای ئەوەی وەفدێكی پارتە سیاسیەكانی باشوری كوردستان سەردانی باكوری كوردستانیان كردبوو ،لە باكور چاویان بە ژنانی رۆژئاوا كەوتبوو و دوای گەرانەوەیان كۆبوونەوە ئەنجامدرا ،لە نێوان ئەو ژنانەی كە لەو سەردانەی باكور بەژدار ببوون ،نوێنەری هەموو پارتە سیاسیەكان بە پارتیشەوە ب��ەش��دارب��وون ،ب��ەاڵم نوێنەری ژنانی پارتی پاشەكشەیان كرد و ئامادەنەبوون بەشدار بن لە سەردانەكەماندا بۆ رۆژئاوای كوردستان ،بەاڵم نوێنەری الیەنە سیاسیەكانی تر ئامادەییان دەربڕی بۆ بەشدار بوون ،لە سەردانەكەمان. رۆژی واڵت :بەپێی زانیاریەكانم كەسێك بە جلی مەدەنی پێشی لە ئێوە گرت ،ئەو
ێ بە بەرپرسیار ێ بوو؟ ئێوە ك كەسە ك ێ ك��ردن؟ ئ��ەزان��ن ل���ەوەی رێ��گ��ری��ان ل � منیرە عوسمان :ئێمە لە چوار بازگە رێگریمان لێكرا ،سێ بازگەیان بازگەی كاتی بوون ،واتە تەنها بۆ رێگریكردن لە ئێمە دانرابوون ،تەنها یەك بازگە یان بازگەی رەسمی بوو .دواتر كەسێك بە جلی مەدەنیەوەی لێبوو زۆر بە ئاشكرا پێی وتین ئێمە ناتوانین رێگەتان پ ێ بدەین ،چونكە ئێمە لە سەروو خۆمانەوە پێمان وتراوە رێگەتان نەدەین ،دوای گفتوگۆیەكی زۆر لەگەڵ ئەو كەسەی كە بە جلی مەدەنیەوە رێگری ل ێ كردین ،ئێمە داوامان لێی كرد سەرووی خۆی كێیە پێمان بڵێ ،بەاڵم ئامادە نەبوو هیچمان پێ بڵێ ،لە ب��ارەی س��ەروو خۆیەوە ،بەڵكو ئامادەنەبوو ناوی خۆیشیمان پێ بڵێ ،ئێمە نەمانزانی كێیە ،ئێمە پارتی بە بەرپرسیاری یەكەم ئەزانین لەو رێگریانەی كە لە ئێمە كرا؛ چونكە هەموومان باش ئەزانین كە ئەوە زۆنی
Roji_Wilat@yahoo.com
زەردە و پارتی دەسەاڵتی یەكەمە لەو ناوچەیەدا. رۆژی واڵت :وەك لە راگەیاندراوەكەی ئ��ێ��وە ه��ات��ب��وو ك��ە س��ن��ور داخ�����راوە، ێ ب��������ەاڵم ئ���ێ���س���ت���اش ل�����ە ه���ەن���د راگ��ەی��ان��دن دەڵ��ێ��ن سنور دان��ەخ��راوە؟ منیرە عوسمان :ئێمە چوار پەرلەمانتار بووین كە بەشداربووین و خۆشمان بەنوێنەری گەل ئەزانین ئەو راستیەمان بە چاوی خۆمان بینی كە سنور داخراوە ،هەركەس و راگەیاندنێك وا لە خەڵــك بگەیەن ێ كە سنوركراوەیە و دانەخراوە ،بەڕاستی جگە لە خزمەتكردن بە سیاسەتێكی ناڕەوا كە بەرامبەر كوردانی رۆژئاوا دەكرێت هیچ خوێندنەوەیەكی تری بۆ ناكرێت. رۆژی واڵت :لەیەك كاتدا سنوری (توركیا ــ رۆژئاوا) و (هەرێمی كوردستان ــ رۆژئاوا) داخراون ،گروپێكیش وەك ئێوە لە باكوری كوردستان چ��وون تا سنور بكەنەوە، ب���ەاڵم ت��وش��ی ت��ون��دوت��ی��ژی ب��وون��ەوە، ئێوە ئەو دوو لێكچونە چۆن دەبینن؟ منیرە عوسمان :ئەو دوو لێكچوونە دەگەڕێتەوە بۆ سەفەقە بازرگانیەكانی نێوان پارتی و دەولەتی توركیا ،دووەم لەبەر كانتۆنەكانی رۆژئاوا نایانەوێت بچنە ژێر هەیمەنەی پارتیەوە. رۆژی واڵت :پارتی بۆ وا لە رۆژئاوا دەكات؟ ێ پارتی پرۆژەی بۆ رۆژئاوا چی بێت؟ دەب منیرە عوسمان :پارتی خۆی بە خاوەنی هەرچوارپارچەی كوردستان ئەزانێت ،پارتی پێی وایە كە تەنها پارتی و بنەماڵەی بارزانی شۆڕشیان كردووە ،بۆیە دەبێت كوردانی هەرچوار پارچە بە فەرمانی ئەوان سیاسەت بكەن و هەموو دەسەاڵتێك الی ئەو بنەماڵەیە بێت، راستیەكەش ئەوەیە ئەوان جگە لە حیزبێكی سیاسی لە باشوری كوردستان وەك هەموو حزبەكانی تری باشوری كوردستان هیچی تر نین. رۆژی واڵت :ئێوە وەك پەرلەمانتار مافی پاراستن و دەس��ت لێنەدانتان هەیە ،ب��ەاڵم توندوتیژیتان بەرامبەر ك����راوە ،چ��ی دەڵ��ێ��ی ب��ۆ ئ���ەم ی��ەك��ە؟ منیرە عوسمان :لە واڵتێكدا ئەگەر یاسا سەروەر بوایە دەبوایە ئەو هێزانە دادگایی بكرایە، كاتێك سوكایەتی بە نوێنەری گەل دەكات ،بەاڵم دەسەاڵت لەم هەرێمە نایەوێت یاسا سەروەر بێت ،بۆ ئ��ەوەی ئەم ك��ردەوە نایاساییانەی كە بەرامبەر ئێمە كردیان نەخرێنە بەردەم یاسا و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ نەكەن.
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
رۆژی واڵت :بە گوێرەی راگەیەنراوێك ئێوە چەكتان پێبووە ،ئایا ئەمە راستە؟ منیرە عوسمان :ئەوە جگە لە چەواشەكاری و گەوجاندنی خەڵــك هیچی تر نیە .ئێمە بە جلی كوردی وەك كەرنەڤاڵ رۆیشتبووین ،بەاڵم پارتی لە دروستكردنی ئەو سیناریۆیانە ئەندازیارێكی ب��ە ئ��ەزم��وون��ە و نمونەی زۆری��ش��م��ان الی��ە. رۆژی واڵت :بۆچی ژنانی پارتی و كۆمەڵی ئیسالمی بەشدارییان نەكرد ،جگە لەوە توندوتیژی بەرامبەر هاورەگەزانیان ك���راوە ب��ەاڵم ئ���ەوان بێدەنگ ب��وون؟ م��ن��ی��رە ع��وس��م��ان :ئ���اگ���اداری ه��ۆك��اری خوشكانی كۆمەڵ نیم كە بۆچی بەشدارییان ن��ەك��رد ل��ە س��ەردان��ەك��ەم��ان ب��ۆ رۆژئ����اوای كوردستان ،بەاڵم ئافرەتانی پارتی بە پێی سیاسەتی حزبەكەیان ب��ڕی��اری ب��ەش��داری نەكردنیان داوە؛ چونكە پارتی بە هەموو شێوەیەك دژایەتی كانتۆنەكانی رۆژئاوا دەكات. رۆژی واڵت :هێزەكانی پارتی توندوتیژیان دژی ئێوە بەكارهێنا و رێگریان لێكردن، بەاڵم ئاسایشی رۆژئ��اوا ژنێكی زۆریان پاراست بوو تا نزیك سنور لەگەڵیان ب���وون ت��ا پ��ێ��ش��وازی ل��ە ئ��ێ��وە بكەن ئ��ەو دوو هەڵوێستە چ��ۆن دەبینی؟ م��ن��ی��رە ع��وس��م��ان :ئاسایشی رۆژئ����اوا ئاسایشی كوردان دەپارێزێت ،بەاڵم ئاسایش ل��ە ب��اش��ور ئاسایشی پ��ارت��ی دەپ��ارێ��زن. رۆژی واڵت :ك���ان���ت���ۆن���ەك���ان���ی رۆژئ����������������اوا چ��������ۆن دەب����ی����ن����ن؟ م��ن��ی��رە ع���وس���م���ان :ك��ان��ت��ۆن��ەك��ان��ی رۆژئ���������اوا ن���م���وزەج���ێ���ك���ی ت�������ازەن لە ن��اوچ��ەك��ە ه���ی���وادارم س���ەرك���ەوت���وو ب��ن. رۆژی واڵت :خەڵكی ك��ۆب��ان��ی داوای یارمەتیان لە خەڵكی كوردستان بە گشتی ك���ردووە ،ئێوە چ��ۆن دەت��وان��ن وەاڵم����ی ئ���ەم داخ���وازی���ە ب���دەن���ەوە؟ منیرە عوسمان :ئێمە وەك��و بزوتنەوەی گ���ۆران بشتگیری ت���ەواوی كانتۆنەكانمان كردوە و دژی هەموو دەستێوەردانێكیشین لە كاروباری سیاسی پارچەكانی تری كوردستان. رۆژی واڵت :ك������ار و پ�������رۆژەی داه�����ات�����ووت�����ان چ��ی��ی��ە وەك ئ���ەو كۆمەڵە ژن��ەی كە چ��وون بۆ رۆژئ��اوا؟
9
راپۆرت
داستان مەعروف؛ ئەم خەندەقی شەرمەزارییە كارێكیدوژمنكارانەیە،ئەمە بە هیچ شێوەیەك هەڵوێستی باشوری كوردستان نیە؛ بەڵكو ئەمە تەنها هەڵوێستی پارتییە .ئەمە خزمەت بە دوژمن دەكات ،هیچ سودێكی بۆ كورد نیە و دژی یەكێتی نەتەوەیی كوردە .......... پارتی چاوی بەو ئەزمونەی رۆژئاوای كوردستان هەڵنایە كە حەكیمانە بەدەست هاتووە .كێشەكە ئەوەیە ئەم خەندەقانەبەناویحكومەتی هەرێمیكوردستانەوە دەكرێ ،بەاڵم ئەمە راست نییە؛بەڵكوحكومەتی هەرێمی كوردستان هەر بوونی نیە ،شتێك نیە بەناوی حكومەتیهەرێمیكوردستان .......... لە راستیدا پارتی درێژەپێدەریسیاسەتەكانی توركیایە منیرە عوسمان؛ ئاسایشی رۆژئاوا ئاسایشی كوردان دەپارێزێت ،بەاڵم ئاسایش لە باشور ئاسایشی پارتی دەپارێزن .......... پارتی پێی وایە كە تەنها پارتی و بنەماڵەی بارزانی شۆڕشیان كردووە ،بۆیە دەبێت كوردانی هەرچوار پارچە بە فەرمانی ئەوان سیاسەت بكەن و هەموو دەسەاڵتێك الی ئەو بنەماڵەیە بێت
راپۆرت
10
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
م��ن��ی��رە ع��وس��م��ان :ك���وردان���ی رۆژئ����اوا دڵنیا دەك��ەی��ن��ەوە ك��ە ئێمە كۆڵنادەین و ل��ە چاالكیەكانمان ب��ە ردەوام دەبین. رۆژی واڵت :چۆن بوو ویستتان بچن ب��ۆ رۆژئ����اوا؟ ل��ە رێ��گ��ادا چ��ی رووی���دا؟ داستان مەعروف :لە سێیەم رۆژی نەورۆز ئێمە كە نوێنەری حەوت الیەنی سیاسی و رێكخراو بووین جگە لە چ��وار پەرلەمانتار، مەبەستمان ئەوەبوو تاوەكو ژنانی رۆژئ��اوا بەسەر بكەینەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ بكەین و رەوش��ی خەڵكی رۆژئ��اواش ببینین ،ژنانی رۆژئ��اوا لەو دیو سنور چاوەرێمان ب��وون ،و هەروەها یەكێك لە مەبەستە گرنگەكانمان ئەوەبوو كە ئێمە ببینین ئایا سنور كراوەیە ی��ان داخ���راوە ،ه��ەر كە گەیشتین بە نزیك سنور هێزێكی زێرەڤانی دانرا بوو ،دواتر ئەم هێزانە و دوو هێزی تریشمان تێپەراند ،بەاڵم لە دواین بازگە كەسێك بە جلی مەدەنی كە بازگەكانیش نەیاندەناسی و ناسنامەشی پ ێ نەبوو و خۆیشی نەناساند ،بە كەسێكی حیزبی دەچوو .دوایین جار پێیان وتین هیچ كەسێك ناتوان ێ بە ب ێ ئەمر بپەرێتەوە ئەو دیو ،ئێمەش وتمان ئەمر لەك ێ وەربگرین ،ئەوان نەیانئەوت كە ئەو ئەمر دەرك��ەرە كێیە .بۆیە رێگریان ل ێ كردین و نەیانهێشت بچین بۆ رۆژئ��اوا. رۆژی واڵت :ئ��ێ��س��ت��اك��ەی��ش پ��ارت��ی دەڵ �ێ ،سنور دان��ەخ��راوە و بەرێوەبەری دەروازەی فیشخابور رایگەیاندبوو ك��ە ل��ە رۆژان����ی ج��ەژن��ی ن����ەورۆز سنور
دانەخراوە و رێگری لە ئێوە نەكراوە و چەند راگەیەندنێكیش هەر وا دەڵێن؟ داستان مەعروف :ئەوە تەنیا چەواشەكارییە، ئێمە بە چاوی خۆمان بینیمان كە سنور داخرا بوو و رێگریان لە ئێمە كرد ،خۆ پارتی ئەوە یەكەم چەواشەكاری و بە دڵنیاییەوە دوایین چەواشەكاریشی نابێت ،دوات��ر ئەگەر سنور دانەخرابوایە بۆچی ئێمە دەرب��ازی رۆژئ��اوا نەبووین؟! ،ئێمە پێش ئەوەی بگەین بە یەكەم هێزی زێرەڤانی كە ویستیان رێگری لە ئێمە بكەن ،خەڵكی ناوچەكە بە ئێمەیان وتبوو كە لێرە كەس دەرباز نابێت ،خۆتان ماندوو مەكەن ئەوانە رێگریتان ل ێ دەك��ەن .نەك رێگری؛ بەڵكو ئێمە توندوتیژیمان بەرامبەر كرا، ئێمە كۆمەڵێك ژنی چاالكوانی مەدەنی بووین، پەیامی ئاشتیمان پێبوو ،ب��ەاڵم كۆمەڵێك هێز بە چەكەوە بەرامبەر ئێمە وەستانەوە، چاویان لە ئێمە سور دەك���ردەوە و پاڵیان ئەدا و قسەی ناشرینیان بە ئێمە دەگوت. رۆژی واڵت :پارتی ئێستا لە سنورەكان خەندەق لێدەدات ،گوایە دژی تیرۆرستان و قاچاغچیەكانە ،ئەمە چەندە راستە؟ داستان مەعروف :جا خۆ سنور تەنها سنوری رۆژئاوا ـ باشور نیە ،سنورمان بەستراوەتە بە عێراق و بە ئێران و توركیاشەوە ،بەاڵم بۆچی تەنها ئەو سنورە داخ��راوە .راستی مەسەلەكە ئەوەیە ئێمە پێشتر لەالیەن بەعسەوە ئەنفال دەكراین ،بەاڵم ئێستا بە دەستی كورد ئەنفال دەكرین .ئەم خەندەقە لە توركیاوە لێدراوە، پارتیش درێژەی پێدەدات و دەبێتە هاوهەڵوێستی
Roji_Wilat@yahoo.com
دەوڵەتی توركیا ،لە راستیدا پارتی درێژەپێدەری سیاسەتەكانی توركیایە .فەرقی چییە لەگەڵ داعش لەو الوە داعش هێرش ئەكاتە سەر رۆژئاوا و لەم الشەوە ئێمە سنوریان بەسەر دادەخەین، واتە لە شوێنێك گیریان ئەكەین و ئابلۆقەیان ئەخەینە س��ەر .ئەم خەندەقی شەرمەزارییە كارێكی دوژمنكارانەیە ،ئەمە بە هیچ شێوەیەك هەڵوێستی باشوری كوردستان نیە؛ بەڵكو ئەمە تەنها هەڵوێستی پارتییە .ئەمە خزمەت بە دوژمن دەكات ،هیچ سودێكی بۆ كورد نیە و دژی یەكێتی نەتەوەیی كوردە .پارتی چاوی بەو ئەزمونەی رۆژئ���اوای كوردستان هەڵنایە كە حەكیمانە بەدەست هاتووە .كێشەكە ئەوەیە ئەم خەندەقانە بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەكرێ، ب��ەاڵم ئەمە راس��ت نییە؛ بەڵكو حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر بوونی نیە ،شتێك نیە بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان. رۆژی واڵت :ئ���ێ���وە ل���ە داه����ات����وودا پ��رۆژەت��ان چییە؟ داواك��اری��ت��ان چییە؟ داستان م��ەع��روف :ئێمە داوا دەكەین كە خەڵكی باشوری كوردستان و الیەنە سیاسیەكان لەم پێشەڵكاریانە بێنە دەنگ و دژی هەڵوێستی پارتی ناڕەزایەتی دەربڕن و شەرمەزاری بكەن. وەك��و گروپی ژن��ان ئێمە ه��ەر لە چاالكیەكە بڕیارماندا كە چاالكی تر بكەین و دەستبەرداری ئامانجەكەمان نابین ،با خەڵكی كوردستان ئەمە بزانن ئێمەی ژن پێشەنگایەتی دژایەتی هەڵوێستەكانی پارتی دەك��ەی��ن كە خزمەت بە دوژمنان دەك��ەن .ئێمە لە م��اوەی داهاتوو كۆدەبینەوە و هەڵوێستی خۆمان دەگرین.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
11
راپۆرت
كۆمەڵكوژی ( )1974/4/24یەكەمین كۆمەڵكوژی بوو لە باشوری كوردستان
ئا /هەڵمەت گوڵسەر ب��ەپ��ێ��ی ق��س��ەی ش��ای��ەد ح��اڵ��ەك��ان و سەرچاوە مێژوویەكان و لێكۆڵینەوەكان دەرك��ەوت��ووە كە كۆمەڵكوژی ق��ەاڵدزێ پ��ێ��ش ب��ۆردووم��ان��ك��ردن��ی پ�لان��ی بۆ دارێژراوە .یەكێك لە قۆبانیانی كارەساتی ق��ەاڵدزێ ژنێكی بەسااڵ چ��ووە .ئەو ژنە دەڵێت":كوڕەكەم لە زانكۆی ق��ەاڵدزێ بوو چووم كوڕەكەم بەرمەوە بۆ ماڵەوە. خەڵكیش ئاگاداركردۆتەوە كە بەم نزیكانە قەاڵدزێ بۆردوومان ئەكرێت و كەسێكیش رۆژێك پێشووتر هۆشداری خۆپاراستنی دابوو بەخەڵكی قەاڵدزێ كە بۆردوومان ئەكرێت ،مەبەست لە قەتڵوعامكردن و بۆردوومانكردنی خەڵكی ق��ەاڵدزێ نەك تەنیا قوربانیكردنی خەڵك بوو؛ بەڵكو سڕینەوەی خوێندەوار و رۆشنبیری و سەركوتكردنی ش��ۆرش بوو و بەگشتی
وێرانكردنی زانكۆی سلێمانی ب��وو كە راگواسترابوو بۆ قەاڵدزێ لە ()1974/4/1 راگەیەندار كە دەوام لە زانكۆی راگوێستراوی سلێمانی لە قەاڵدزێ دەستپێدەكات و زۆر لەخوێندكار و مامۆستاكان روودەكەنەوە زانكۆی ئەمەش یەكێك لە هۆكارەكانی بۆردوومانی قەاڵدزێ. شایەد حاڵەكە وەه��ا دەڵ��ێ��ت":دەم��ەو ئ��ێ��وارەی رۆژی ( ،)1974/4/23دوو ف��رۆك��ەی سیخوڕی ب��ەس��ەر ش��ارەك��ەدا دەس��وڕان��ەوە .ئەمەش وایكرد كە رۆژی ( )1974/4/24دەرگ��ای خوێندنگاكان دابخرێت .كاتژمێر نزیكی ()10ی بەیانی ( )1974/4/24بە چەندفرۆكەیەكی جۆری (توبولۆفی) كە پێیان ئەوترا سیخۆ هێرش دەكەنە سەرشاری قەاڵدزێ و بۆردوومان دەستپێدەكەن كە بۆ یەكەم جاریش بوو چەكی ناپاڵمی قەدەخەكراو بەكاربێندرێت كە ئەم چەكەش قورسایی ()500كیلۆ بووە
لە سەر شاری قەاڵدزێ تاقی كراوەتەوە. سەرەتا چەند ماڵێك بۆردوومان ئەكەن و دواتریش هێرش دەكەن سەر زانكۆی سلێمانی كە تەنیا لە ناو زانكۆدا نزیكەی ()250خوێندكاری ئەكەنە قوربانی و ئەم رێژەیەش لە چاو ژم��ارەی دانیشتوانی ()1974ی ق��ەاڵدزێ ژمارەكی زۆر بوو، مام ئەحمەد كە یەكێك لە گوندنشینانی بێكلۆیە و لە كاتی بۆردوومانەكەدا لە گوند بووە دەلێت":دوو رۆژ دوای ئەم كارەساتە سێ خوێندكاری زانكۆ كە رزگاریان ببوو لەم رووداوە دڵقەی دووژمن بە پەشۆكاوی و بەترسەوە خۆیان گەیاندە گوندەكەمان و تەنیا ن��اوی یەكێكیان بیر مابوو كە ن��اوی س��ەالح ب��وو .دووت��ا سێ رۆژ الی ئێمە مانەوە بەرۆژ ئەچوونە ئەشكەوتەوە و بەشەویش بەزۆر ئەمان هێنان بۆ الی خۆمان و خواردنمان پێ ئەدان ،بەاڵم دوای چەند رۆژێك ئەرۆن بۆ سەرمەرزی كێلێ بۆ
راپۆرت
12
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
هەرگیز هاواڵتیانی قەاڵدزێ رێگەیان نەداوە كاریگەری رژێمی بەعس بێ هێزیان بكا و بەردەوام بوون لە یادكردنەوەی ئەم یادە و بەرزڕاگرتنی ،بۆیە لە كاتی یادكردنەوەی()4/24ی ساڵی ()1982 جیاوازتر لە سااڵنی پێشوووامادەكاریان بۆ یادكردنەوە ئەكرد وەك ئەوەی شۆرش هەڵبگرسێنن، تەوای خەڵكی شارەكە بە گڕ و تینێكی فیدایانە و بە رەق و كینەیەكی زۆر بەرامبەر بە رژێمی بەعس لە بەرەبەیانی ساڵی ( )1984لەناو گۆرستانەكەدا بە چەند الفیتە و دروشمەوە دەستیان كرد بە ڕاپەرین سەر سنوری رۆژهەاڵت و ئیتر ناگەرێنەوە. مام ئەحمەد ئەوشی وت كە بەتەنیا ئەو سێ گەنجە نەبوون هەندێكی تریش لە گوندەكانی تری نزیك سنورمابوونەوە؛ ب��ەاڵم دوات��ر ئەوانیش روودەك��ەن��ە ئەو كەمپەی كە ئێران بۆ پەنابەرە كوردەكانی دروستكردبوو لە كێلێ .ئەحمەدی حابی سابیر كە هاواڵتیەكی شاری قەاڵدزێیە لە ماڵەكەیدا نۆ كەس بەخێزان و مناڵەكانیەوە شەهید بوون .بیست و سێ ساڵ ئەحمەد حاجی سابیر بەبەردەوامی جلوبەرگی رەش��ی ئەپۆشی و ب���ەردەوام رووی لە گۆرستان بوو لە سەرگۆری منداڵەكانی هەمیشە بەحەسرەتی بینینەوەیان لە سەر گۆڕەكانیان دەمایەوە .حەسەنی حاجی محمود كە شەش كەس لە خێزانەكەی بوونە قوربانی دڵرەقی كردارە چەپەڵەكەی رژێمی بەعس و شەهید بوون. "م .عەبدولرەزاق"یش بەهەمان شێوە بە دەستی پیسی رژێمی بەعس پێنج كەس لەبنەماڵەكەیدا شەهید ببوون .ئەوەی كە
لەبیری خەڵكی قەاڵدزێدا هەرگیز ناسڕێتەوە شێوازی شەهیدبوونی ئەحمەد مریەم بوو كە لە كاتی بۆردوومانەكەدا سەری پەڕی و چەند مەترێك بەبێ سەر دەرۆیشت ئەمە جگە لەوەی كە چەندین خێزانی تر ناویان سڕایەوە و بە یەك جارەكی لەناو چوون. دوابەدوای كۆمەڵكوژی ( ،)4/24هاواڵتیانی شارەكە بە شێوەیەكی نهێنی لە ترسی رژێم ئەو كاتە مەراسیمیان ساز ئەكرد و سەردانی مەزارگای شەهیدانیان ئەكرد وەك رێزگرتن و وەبیرهێنانەوەی ئەو كۆمەڵكوژییە ،بەاڵم دوو ساڵ دوای ئەمە و لە ساڵی ()1976 دا بۆ خۆنواندنی ئازایەتی خەڵكی شارەكە بەرامبەر بە رژێمی بەعس تۆقاندنیان بەشێوەیەكی ئاشكرا ب���ەرەو م��ەزاری شەهیدان رێپێوانێكیان لە شێوەی شۆرش ئەنجامدا ،بەاڵم ئەم رێپێوانە سەركووت كرا و كپ كرایەوە؛ بەاڵم هەرگیز هاواڵتیانی قەاڵدزێ رێگەیان نەداوە كاریگەری رژێمی بەعس بێ هێزیان بكا و ب��ەردەوام بوون لە یادكردنەوەی ئەم یادە و بەرزڕاگرتنی، بۆیە ل��ە كاتی ی��ادك��ردن��ەوەی()4/24 ی ساڵی ( )1982جیاوازتر لە سااڵنی
پێشوووامادەكاریان بۆ یادكردنەوە ئەكرد وەك ئەوەی شۆرش هەڵبگرسێنن ،تەوای خەڵكی شارەكە بە گڕ و تینێكی فیدایانە و بە رەق و كینەیەكی زۆر بەرامبەر بە رژێمی بەعس لە بەرەبەیانی ساڵی ( )1984لەناو گۆرستانەكەدا بە چەند الفیتە و دروشمەوە دەستیان كرد بە ڕاپەرین كە رژێم تاسابوو لە هەمبەر بوێری و چاونەترسی خەڵكی قەاڵدزێ ،بەاڵم ئەمجارەش رژێم دووبارە بە زەبری گولەباران هەوڵی سەركوتكردنی خەڵك ئەدا و دەستی كرد بەرێگری كردن؛ بەاڵم هەرچی دەچوو هاواڵتیان زیاتر رەق ئەستوورتر و پێداگرتر و بەهێزتر دەبوون و بەناو ئاوی نزیك قەاڵدا خۆیان رزگار دەكرد بۆ ئەوەی كە بگەنە ناو شار .ئەم جارەش شەهیدبوونی سنەوبەر و دایكە ئامینەی لێدەكەوێتەوە و ئەمەش بەهۆی هێرش دڕندانەی كە رژێم دەیكاتە سەر هاواڵتیان بەچەكەوە بۆ باڵوەپێكردنی خەڵك .ئیتر سەرهەڵدانی شۆرش لێرەوە دەستی پێكرد و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا هەموو شار و شارۆچكەكانی تری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
13
وتار
ڕۆژئاوا سێ حكومەت لەبەرەی جەنگدا و هەرێم مایەپوچ لە"سەقامگیریدا"
ن /رۆژ ئەحمەد دوای درووستبونی كۆدەنگی سیاسی لە رۆژئاوای كوردستاندا)۲٠( ،ی مانگی شوبات لەبڕی یەك حكومەت سێ حكومەتی سێ كانتۆنی پێكهێنرا كە لە دە پارتی سەرەكی ئەو پارچەیەی كوردستان پێكدێن ،سەرباری ئەوەی بەردەوام خەڵك لەوێ دووچاری هێرشی چەكداری خوێناوی یەك بە دوای یەكی ڕژێم و هێزە ئیسالمیستە توندڕەوەكان دەبنەوە. لێرەش لە هەرێمی كوردستاندا ،كە ()22 ساڵە وەك ناوچەیەكی دیفاكتۆی ئۆتۆنۆم لە ئێراق خۆی ڕاگەیاندوە و یەكەم پەڕلەمانی لە ساڵی ( )1992دامەزراندوە ،هەروەها ،لە ساڵی ()2003ەوە وەك”دیموكراسیەكی دیكە لە ئێراق“هێزە هەژمونخوازە جیهانیەكان بەناوی دەكەن و لە مونتەدا ئابوریەكانیشدا سەرۆكە ماوە درێژكراوەكەی بانگەشەی، ”سەقامگیری ئابوری و سیاسی“دەكات، كە چی وا زیاتر لە حەوت مانگ بەسەر دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی و چەندین ساڵ بەسەر ئەو هەموو موزایەدانە دادەچێت ،كە بە ”ئەزمونی بەڕێوەبەراتی“ناوی دەكەن ،هێشتا بە پێنج پارتی سەرەكی و چەند گچكۆكەیەكی دیكەی پاشكۆشیان ،مایەپوچ توانستی پێكهێنانی پەرلەمانێك و حكومەتێكیان نییە. جێگای سەرنجە ،كە رۆژئ��اوای كوردستان لەناو جەنگێكی زێدە خوێناوی لە سوریادا
ژی��ان دەك��ات و رێ��ڕەوی سیاسی رۆژان��ەی خ��ۆی ل��ە ب��ەرام��ب��ەر هێرشی چ��ەك��داری ناوخۆ ،هاوكات پالنی دژایەتی سیاسیانەی كوردستانی و ناوچەیی و نێودەوڵەوتی بەرەوپێش دەب��ات ،هێشتا لەو ڕەوش��ەدا، بەڕێوەبردنی كۆمەڵگە و وەاڵم��دان��ەوە بە داخ��وازی خەڵك بۆ پێشوەچونی ڕەوتی سۆسیۆ ـ سیاسی ناوچەكە و پێكهێنانی حكومەتی كانتۆنەكان پشتگوێ نەخران. لە بەرامبەردا ،حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە گوایە ”خاوەن ئەزمونی بەڕێوەبردنە“ و بەرپرسانی بەردەوام پێمان دەڵێن لە ”ئاشتی و سەقامگیریدایە“ ،لە ساڵی پارەوە تا ئێستا بێباكترە لە بێباكبكبوون لەوەاڵمدانەوە بە ئیرادەی سیاسی خەڵكی ناوچەكەی خۆی. كاتێك ب��اس ل��ە ش��ك��ۆم��ەن��دی ب��ەرگ��ری خەڵكی رۆژئ��اوای كوردستان و پێكهێنانی كانتۆنەكانیان دەكرێن ،وەاڵمێكی كرچ و كاڵ و هەڵقواڵو لە شكست ،كە بەردەوام لە هەرێمی كوردستاندا دەوترێنەوە ،ئەوەیە”:كێ دەڵێت سەركەوتوو دەب��ن لە ڕۆژئ���اوادا؟. ب��ەردەوام��ی هێرشی خوێناوی و سەربڕین و داخستنی سنور و هەڵكەندنی خەندەق بەدەستی براكانی خۆت لە دژی مانەوەت وەك كورد ،هەروەها ،پالنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و شەڕی هەموو الیەك لە یەك كاتدا ،تەنیا بۆ مانەوە وەك كورد ،شەڕێك كە زۆر بەتەنیا دەكرێت ئێستا لە ڕۆژئ��اوادا ،بەڵێ ئەگەری
هەنگاو بۆ دواوە و سەرنەكەوتی جێگای باسە، بەتایبەتیش گەر بەشێكی گەلی خۆت ،وەك لە هەرێمی كوردستان ،هێندە بێهەڵوێست بێت بەرامبەر ئ��ەو هێرشانەی ب��ەردەاوم دژی ناسنامەی كوردێتی ئەوانیش دەكرێن. لێ ،هێشتا رۆژئاوا بە بەرگریكردنی بەردەوام لەبەرامبەر هەموو هێرشەكان وەاڵمی خەڵكی خۆی و دنیای دەداتەوە ،لە رووی سەربازی و لە ڕووی سیاسیشەوە سەركەوتووە. رۆژانەی شەرڤان و شەهیدان لەوێ لە رۆژئاوا گەواهی ئەو بەرگریە دەكەن كە لە كوردستان و خۆرهەاڵتی ناویندا هاووێنەی نییە. لە ڕووی سیاسیشەوە ،لە كاتێكدا جیهان كۆدەنگ بوو رۆژئاوای كوردستان و مافەكانی كورد لەو پارچەیە لە پێ بنێن بەیارمەتی هەندێك پارتی سیاسی كە سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم پشتگیریان دەكات ،كە چی رۆژئاوا بەپێكهێنانی سێ حكومەت وەاڵمی ئەو پالنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیانەی دایەوە. ڕاگەیاندنی حكومەتی كانتۆنەكان وەاڵمی سیاسی راستەوخۆ بوون بۆ ڕژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆن و هێزە هەژمونخوازەكانی دنیا؛ چونكە لە ش��ەوی دەستبەكاربونی ك��ۆب��ەن��ەوەی جنێفی دوو ،راگ��ەی��ەن��درا. جنێفی دوو نوێنەرایەتی سەربەخۆی كوردی رەت��ك��ردب��ۆوە ،كانتۆنەكانیش وەاڵمێكی سیاسی هێندە تۆكمە ب��وون بە ڕووی��دا، چ��اودێ��ران��ی سیاسی دن��ی��ای ش��ۆك ك��رد.
وتار
14
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
هەرێمی كوردستانیش چاودێرانی جیهانی ش���ۆك ك�����ردوە ،ب���ەاڵم ل��ە گۆشەیەكی دی��ك��ەوە ،ئ���ەوەی ك��ە س��ەرب��اری ن��ەوت و بودجە و پشتیوانی نێودەوڵەتی ،لەسەروو هەمویانەوە ئەمریكا ،كە چی پێكنەهێنانی حكومەت و ژێرپێنانی ئ��ی��رادەی خەڵكی خۆی لە الی��ەن پێنج پارتی سەرەكیەوە ه��ەن��گ��اوە سیاسیەكانیەتی ت��ا ئێستا. پ��رس ئ��ەوەی��ە ،ك��ام ئ��ەزم��ون��ەی هەرێمی كوردستانی ئێراق هەیە كە سەركەوتوو بێت و گومان درووس��ت بكات لە بەڕێوەبردنی ئێستای ڕۆژئاوای كوردستاندا ،ئەو ئەزمونەی حەوت مانگە سیاسیەكانی ناتوانن لەسەر پێكهێنانی كابینەیەك ڕێكبكەون لەبەر تەماعی پۆستی حكومەت و دەس��ەاڵت؟. نا ،پێدەچێت ئەو ئەزمونە بێت كە لە دوای دابەشكردنی فیفتی بە فیفتی دەس��ەاڵت لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ( ،)۱۹۹۲شەڕی براكوژی هێنا و زیاتر لە دە هەزار گەنجی كردە قوربانی .یان ،تیرۆری رۆژنامەنوسان و چاالكوانان و خۆپیشاندەران، كەلتوری ئەودیوكردن لە شۆڤڵ و كێبڵەوە بۆ نەوتی خاو ،گەندەڵی لە دامەزراندنی خزمەوە تاوەكو قۆرخكردنی هەموو جومگەكانی دەسەاڵت بۆ بنەماڵەیەك .ڕەشەكوژی ،تیرۆر و تەسفیە حسابی شەخسی ،ژن كوژی و مافی ژنان بەدەست بەرپرسگەلێك كە هەریەك دوو ژن یان زیاتر چێژی جنسیان تێر ناكات. كام ئەزمون؟ تەزویر لە هەڵبژاردندا ،كە ( )۲۲ساڵە وەك خۆی هەر بەردەوامە و ئەوەی بۆی زیادبووە ،پێكنەهێنانی حكومەتە ب��ۆ پاراستنی ئ��ەو پاشخانە چەپەڵەی ئاماژەمان بۆ ك��ردن و بە درێژایی()۲۲ ساڵی ڕابردوو دروستیان كردوە و دەخوازن تا مردن و بۆ یەكە بە یەكەی نەوەكانیشیان بمێنێتەوە ،وەك پادشاكانی رۆمی دێرین و سعودیەی ئێستا؟ ئەمەیە ئەزمونی سەركەوتوی حكومڕانی هەرێمی كوردستان؟. رۆژئ��اوای كوردستان لەناوجەرگەی جەنگدا خەریكی دروستكردنی سیستەمێكی نوێیە كە ژن سەركردایەتی دەك��ات ،كە توانی ش��ەڕی ب��راك��وژی لەبن بەرێت سەرباری هێرشە توندەكانی نەیارە ناوخۆییەكانیان كە حكومەتی هەرێم هانیان دەدات لە هەولێرەوە. هەموو ڕاگەیاندنێكی دژ بە كانۆتنەكان لەناو رۆژئاوادا بونیان هەیە ،هیچ ڕۆژنامەنوسێكی ناوخۆیی و بیانی لەوێ نەكوژراوە هەرچەندە
سێ ساڵە لە جەنگی ناوخۆدا ژیان دەكەن. دیموكراسی بە مانای فرەرەنگی تیایدا دەبینرێت وەك ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤی جیهانی دوپاتی دەكەنەوە .لەوەش زیاتر، لە كۆی نزیكەی چوار میلیۆن دانیشتوان، تەنیا دووسەد هەزاری رۆژئاوای كوردستان ب��ەرەو هەرێمی كوردستان ئ��اوارە بوون و رۆژانە چەند لەوان دەگەڕێنەوە لە بێزاربوون لە هەرێم .لە بەرامبەردا ،لە دوای ساڵی ( ،)۱۹۹۲زیاتر لە یەك میلیۆن دانیشتوی هەرێمی كوردستان تا ئێستاش تەنیا لە ئەوروپا ئ��اوارەن و ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان بەهۆی هۆكاری جۆراوجۆر، ك��ە كەیسی سیاسیشیان زۆر تیادایە. لە رۆژئاوای كوردستان مافی ژن لە تابوری ژنان و موختاری ژنان و هاوسەرۆكی پارتی و هاوسەرۆكی حكومەتی كانتۆنەكان و سەرۆك وەزیریدا خۆی بەئەنجامگەیاند .لێرەش لە هەرێم هەر هەواڵی ژن كوشتنە لە رۆژنامەكاندا كە ئەوەندە بۆتە باو ،ئیدی كەس نایانخوێنێتەوە. لە نێوان رۆژئ��اوای كوردستان و هەرێمی كوردستاندا جیاوازیەكان زۆرن پەیوەند بە ماف و ئازادی و بەشداری دیموكراتیانەی خەڵك لە سیستەمێكی حكومڕانیدا ،ژن و پیاو وەك یەك .نمونەیەكی دیارتریش هەیە كە زۆر باشتر سەنتێزی ئەو بەراوردكاریانە دەكات: لەوێ هاوسەرۆكی گەورەترین پارتی سیاسی، پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) ،ساڵح موسلیم كە هیچ پۆستێكی حكومی نییە، كوڕە بە تەمەن بچوكەكەی لە پێشەوە لە بەرەی جەنگدا گیانی سپارد .لێرە لە هەرێمی كوردستان ،سەرۆكی پارتە سەرەكیەكە كە هاوسەرۆكی ژن��ی نییە و هەرخۆشی بەتەنیا سەرۆكی پارتە و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیشە ،لە خوار پۆستەكەی خۆیەوە هەموو جومگەكانی دیكەی حزب و حكومەتی بۆ ئەندامانی بنەماڵەكەی خۆی قۆرخ كردووە. ئێستا رۆژئ����اوای ك��وردس��ت��ان و هەرێمی ك��وردس��ت��ان زۆر ل��ەی��ەك ج���ودان .ل��ەوێ سیستەمێكی كۆنفیدراڵیزم كە بە ”خۆسەری دیموكراتیك “پێناسەی دەكەن چەمكەكانی دەوڵەتداری و دەسەاڵتخوازی ڕەتدەكاتەوە. هەتا وەك��و ئێستاش ب��اش ،بە لەبەرچاو گرتنی ئەو ڕاستیەی كە لە ناو جەنگدا دەژی ،وەك ئەڵتەرناتیڤێكی سیاسی نوێ بۆ خۆبەڕێوەبردنی ك��ورد لە خۆرهەاڵتی ناویندا هەنگاو دەهاوێژێت .لە هەمانكاتدا،
Roji_Wilat@yahoo.com
ئێستا رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی كوردستان زۆر لەیەك جودان .لەوێ سیستەمێكیكۆنفیدراڵیزمكە بە ”خۆسەری دیموكراتیك “پێناسەیدەكەن چەمكەكانیدەوڵەتداری و دەسەاڵتخوازی ڕەتدەكاتەوە .هەتا وەكو ئێستاش باش ،بە لەبەرچاو گرتنی ئەو ڕاستیەی كە لە ناو جەنگدا دەژی ،وەك ئەڵتەرناتیڤێكیسیاسینوێ بۆ خۆبەڕێوەبردنی كورد لە خۆرهەاڵتی ناویندا هەنگاو دەهاوێژێت .......... لە رۆژئاوای كوردستان مافی ژن لە تابوری ژنان و موختاری ژنان و هاوسەرۆكی پارتی و هاوسەرۆكی حكومەتی كانتۆنەكان و سەرۆك وەزیریدا خۆی بەئەنجامگەیاند.لێرەش لە هەرێم هەر هەواڵی ژن كوشتنە لە رۆژنامەكاندا كە ئەوەندە بۆتە باو ،ئیدی كەس نایانخوێنێتەوە .......... هەرێمیكوردستانیش چاودێرانی جیهانی شۆك كردوە ،بەاڵم لە گۆشەیەكی دیكەوە ،ئەوەی كە سەرباری نەوت و بودجە و پشتیوانی نێودەوڵەتی،لەسەروو هەمویانەوە ئەمریكا ،كە چیپێكنەهێنانیحكومەت و ژێرپێنانی ئیرادەی خەڵكی خۆی لە الیەن پێنج پارتی سەرەكیەوە هەنگاوە سیاسیەكانیەتیتائێستا
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
15
وتار
لە كاتێكدا جیهان كۆدەنگ بوو رۆژئاوای كوردستان و مافەكانی كورد لەو پارچەیە لە پێ بنێن بەیارمەتی هەندێك پارتی سیاسی كە سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم پشتگیریان دەكات ،كە چی رۆژئاوا بەپێكهێنانی سێ حكومەت وەاڵمی ئەو پالنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیانەی دایەوە .......... لەوێ هاوسەرۆكی گەورەترین پارتی سیاسی ،پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) ،ساڵح موسلیم كە هیچ پۆستێكی حكومی نییە ،كوڕە بە تەمەن بچوكەكەی لە پێشەوە لە بەرەی جەنگدا گیانی سپارد. لێرە لە هەرێمی كوردستان ،سەرۆكی پارتە سەرەكیەكە كە هاوسەرۆكی ژنی نییە و هەرخۆشی بەتەنیا سەرۆكی پارتە و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیشە ئەڵتەرناتیڤێكی ناوخۆیشە لەبەرامبەر ه��ەژم��ون��ی چ��ەن��د س��اڵ��ەی سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كە بە میتۆدەكانی ناسیۆنالیزم و دەوڵ��ەت ـ نەتەوە بوون، ڕەوشی سیاسیان هەمیشە تژی لە قەیرانە و پێوەرە دیموكراتیەكانیشیان زۆر خراپە بە ئاستی نەبوون ،ئەمە هەرچەندە بەپێچەوانەی رۆژئاوای كوردستانەوە ،هەرێمی كوردستان ل��ە ب��ەن��او”س��ەق��ام��گ��ی��ری��دا“ژی��ان دەك���ات. بەردەوامبونی دۆخی رۆژئ��اوای كوردستان وەك ئەڵتەرناتیڤێكی سیاسی و كۆمەاڵیەتی و
كەلتوری باش ،بێگومان جێگای باسە و ڕەوتی رووداوەكانی سوریا و سیاسەتی نێودەوڵەتی و خیانەتی نەتەوەیی كاریگەری خۆیان لەسەر دەبێت ،بەاڵم هەنگاوەكانیان نوێیە، لەسەر ئاستی دنیاش سەرباری نوێبونی، بە تەوسەوە چاودێران سەرنجی دەدەنێ. رۆژنامەی فاینەنشەڵ تایمز كە زمانحاڵی س��ی��س��ت��ەم��ی دن���ی���ای ئ���ەم���ڕۆی���ە ،وەك ”ت��اق��ی��ك��ردن��ەوەی��ەك��ی سیاسی ن��وێ بۆ حكومكردن لە دنیادا“پێناسەی بۆ خۆسەری دیموكراتیك لە رۆژئاوای كوردستان كردوە.
دواجار لە رۆژئاوای كوردستاندا فەلسەفەی سیاسی نوێی ئەوان دەسەاڵت و دەسەاڵتخوازی وەك تابۆ تەماشا دەك���ات ،ب��ەاڵم لێرە ل��ە هەرێمی ك��وردس��ت��ان دەس��ەاڵت��خ��وازی گ��ەرەن��ت��ی م���ان���ەوەی س��ی��اس��ی��ەك��ان��ە. دەك��رێ��ت ه��ەر ئ��ەو دوو دی��دگ��ا زۆر لێك جیاوازەش بن بۆ دەسەاڵت و حوكمڕانی و گەل و كۆمەڵگە ،كە وایانكردوە لەوێ لە رۆژئاوای كوردستاندا ئیرادەی گەلێكی نكوڵیلێكراو بە سێ حكومەت و لێرەش لە هەرێمی كوردستاندا ب��ەردەوام بە مایەپوچی وەاڵم بدرێتەوە.
وتار
16
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
كاتی ئەوە هاتووە سەرلەنوێ پارێزگاكانی هەرێم و ئێراق رێكبخەینەوە
ن /دیار غەریب ه��ەر واڵت��ێ��ك ل��ەگ��ەڵ تێپەڕبوونی كاتدا، بەڕەچاوكردنی زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان، س��ن��ووری جوگرافیا و گۆڕانكارییەكان پێداچوونەوە بۆ یەكە كارگێڕیەكانی دەكات و هەمواریان دەكاتەوە .ئەمەش دەبێتە هۆكارێك بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ك��اری هاواڵتیان و كەمبوونەوەی ناڕەزاییەكان لەبەرامبەر دەس��ەاڵت و بەڕێوەبەرێتیەكان .لە ئێراق و هەرێمی كوردستاندا چل ساڵ زیاترە ،بێجگە لە هەندێك گۆڕانكاری كە حكومەتی ئێراق لەچوارچێوەی سیاسەتی تەعریبدا ئەنجامی داوە ،گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ لەیەكە كارگێڕیەكاندا ئەنجام نەدراوە .ئەمەش لەگەڵ خۆیدا گەلێك كێشەی خولقاندووە؛ چونكە پێش چل ساڵ ژمارەی دانیشتوانی ئێراق دەوروب��ەری ()10 میلیۆن كەس بوو ،ئێستا ژمارەی دانیشتوانی ئێراق بووەتە نزیكەی ( )35میلیۆن؛ بەاڵم ژمارەی پارێزگاكانمان و یەكە ئیداریەكانمان وەكو خۆیەتی .هاوكاتی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان ،رێژەی شارنشین بەبەراورد بە گوندنشینی زۆر زیادی كردووە ،لەگەڵ ئەمەشدا ژمارەی فەرمانبەر و ئەوانەی لە بژێویدا پشت بەحكومەت دەبەستن بەبەراورد بەوانەی پشت بەخۆیان دەبەستن زۆر زیادیكردووە .ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی كێشە كارگێڕیەكانە .واتە كێشە تەنیا كەموكورتی فەرمانبەر و كێشەی نەبوونی سیستەمی ئەلەكترۆنی نیە ،هەروەكو هەندێك لەبەرپرسان باسی لێوە دەكەن .دیارە لەگەڵ ئەمانەدا پێویستی و داخوازیەكانی گەل لەم نیو سەدەیەدا زۆر گۆڕانكاری بەسەردا
هاتووە .ئەمانە پێكەوە گۆڕانكاریەكی ڕیشەیی لە سیستەمی كارگێڕی هەرێمی كوردستان و ئێراقدا دەكاتە ناچاری. ئەگەر ئ��ەم بابەتە زیاتر وردبكەینەوە و پارێزگای سلێمانی بەنمونە وەربگرین ،دەبینین كاتێك سلێمانی بووە (لیوا -پارێزگا) ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی نزیكەی ( )185000كەس بووە .لەم ژمارەیە رێژەی %لە گوندەكاندا ژیاون و گوندنیشینانیش لە ژی��ان و گوزەرانیاندا پشتیان بەخۆیان بەستووە .هەرچی شارنشینەكانیشە رێژەیەكی زۆر كەمیان كە رێژەی لە ()%3-2ی تێپەڕ نەكردووە ،پشتیان بەدامەزراوە حكومیەكان بەستووە لە ژیان و گوزەرانیاندا .ئەمەش ڕەنگە بۆ ئەو سەردەمە سیستەمێكی ئاسایی بووبێت و توانیبێتی وەاڵمی پێداویستیەكان بداتەوە ،بەاڵم بۆ ئەمڕۆ كە ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی دوو میلێۆن كەسی تێپەڕ ك��ردووە و رێژەی گوندنشین لە ئێستادا لە ()%10ی ژم��ارەی دانیشتوان تێپەڕ ناكات، ئەو رێژەیەشی لەگونددا دادەنیشن شێوازی گوزەرانیان گۆڕاوە و بەشی زۆریان بژێوی و گوزەرانیان لەسەر حكومەتە ،ئەوانەشی لە شارەكاندا نیشتەجێن رێژەیەكی زۆریان پشت بە حكومەت و دامەزراوەكانی دەبەستن .ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە پێداویستی جەماوەر لە هەموو بوارێكدا زیادی كردووە .ئەمە وایكردووە كە باری یەكە كارگیڕیەكان دەیان قات زیاتر ببێت و ئەمەش ببێتە بارێكی گەورە و نەتوانن وەاڵمی جەماوەر بدەنەوە .هەر بۆیە پێویستە و كاتی ئەوە هاتووە بە پرۆژەیەكی گونجاو سیستەمی كارگێڕی و سنوری پارێزگاكان
بەدەسەاڵتێكی بەرفراوانترەوە رێكبخەینەوە. ئەمە ل��ەالی��ەك ناوەندێتی ك��ارەك��ان كەم دەكاتەوە و ئیتر هەموو شتەكان ناگەڕێنەوە بۆ بەغداد و هەولێر یاخود لە دوو سێ شاردا دەسەاڵتەكان كۆ ناكرێنەوە .لەالیەكی ترەوە كارئاسانی بۆ هاواڵتیان دەكات و كارەكانی باشتر و زووتر بەڕێ دەكرێت. بۆ ئەمەش دەكرێت سوود لەم پێشنیارانە وەربگیردرێت: یەكەم :سنووری جوگرافی پارێزگاكان بچوك بكرێنەوە ،بەاڵم سنووری دەسەاڵتیان فراوان بكرێت ،بە شێوەیەك كە المەركەزی كارگێڕی تێیدا ڕەنگ بداتەوە. دووەم :ن��اوەن��دی ه��ەر ی��ەك لەشارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك وەكو پارێزگایەك رێكبخرێن ،س��ەرج��ەم ق��ەزا و ناحیەكانی دەوروبەریان لێ داببڕدرێت و لەیەكەی ئیداری نوێدا رێكبخرێنەوە .ئەگەر پێویست بكات بكرێنە دوو یەكەی ئیداری ناوخۆیی. سێیەم :ئەو قەزایانەی ژمارەی دانیشتوانیان لە ( )100هەزار كەس تێپەڕ بووە ،هاوشێوەی ك��ەالر ،رانیە ،س���ۆران ،زاخ��ۆ شانبەشانی هەڵەبجە ل��ەگ��ەڵ چ��ەن��د ی��ەك��ەی ئ��ی��داری دەوروبەریاندا بكرێنە پارێزگا ،بە شێوەیەك كە ژمارەی دانیشتوانی سنووری هەر پارێزگایەك لە ( )300هەزار كەس تێپەڕ نەبێت. بەمشێویە دەكرێت هەرێمی كوردستان لە چ��وارچ��ێ��وەی یەكەیەكی نوێی كارگیڕیدا رێكبخەین كە لە نزیكەی (10ـ )12پارێزگای بچوك و خاوەن دەسەاڵتی فراوان پێك بێت. لێرەوە دەتوانین بەشێكی كێشە كارگێڕیەكانمان چارەسەر بكەین.
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
Roji_Wilat@yahoo.com
17
وتار
پاڵەوانـــــــی ئەكشنەكـــــــان ن /كامەران گوڵپی یاری نێوان سیاسیەكان بەگشتی و سەركردەكان بەتایبەتی پێویستی بە(جورئەت)هەیە كە لە غیابی جورئەتدا سەركردە وەكو پەیكەرێكی ناوبۆش دەمێنێتەوە كە تەنها ئەڵقەی كایەی سیاسی پێ ت��ەواو دەكرێت دوور لە ویست و خواستی خۆی ،بۆیە لە ئێراقی دوای ئەمریكا ك��اری سیاسی و بەڕێوەبردنی واڵت زیاتر لە كاری سینەمایی دەچێت كە كاراكتەری سەرەكی پاڵەوانی ئەكشن بێت بە جۆرێك زۆرترین ڕێژەی خوێنڕشتن و ترساندنی هاوواڵتیان و دروستكردنی كەشی تەمومژاوی و ناجێگیر لە ك��ارە هەرە سەرەكیەكانی دەبێت ،بۆیە سیاسەتكردن لە ئێراقدا زۆرجیاوازترە لەهەر شوێنێكی ئەم گۆی زەویە؛ چونكە لە سایەی یاسای دروستكراودا دەستی پەالمار و پەراوێزخستنی وااڵیە بەرامبەر بەنەیارانی لە گۆڕەپانی سیاسیدا بەشێوەی تۆڵەی بەكۆمەڵ لە پێناو هێنانەدی مەرامە سیاسی و كۆمەاڵیەتی و مەزهەبیەكانیدا. مالكی تاكو ئێستاش بێڕكابەر پاڵەوانی ئەكشنە ل��ە گ��ۆڕەپ��ان��ی سیاسیدا؛ چونكە ئ��ەو ڕۆل��ی ئەكشنەی لەڕێی متمانەی كوردەوە پێ بەخشرا بێ بەرامبەر لە كاتێكدا دەكرا هەموو هەنگاوێك لە گەڵ ناوەندا لەڕێی پرۆتۆكۆل و ڕێكەوتنی نوسراوەوە بكرایە بۆ ئەوەی ڕۆژمان بەم ڕۆژە نەگەشتایە كە كار گەیشتووە بەبڕینی موچەی فەرمانبەران ،هەڵەكانی سەركردایەتی سیاسی كورد لەوەدایە هێشتا لە بازنەی شەرمدا داواكاری ڕەوای نەتەوەكەمان پێشكەش بە بەغدا دەكات وەكو دەستگرۆیی و بەخشین ،لەكاتێكدا واڵتێكی وەكو(كوەیت)هەموو ساڵێك لە بودجەی ئێراقدا ژمارەیەكی خەیاڵَی بۆ دیاری دەكرێت لە بڕی داگیركاری ئەو واڵتە لەالیەن ڕژێمی بەعسەوە لە ساڵی()1990ی سەدەی ڕابردوودا. ن��ەت��ەوەی ك��ورد ب��وو بە قوربانیەكانی ڕووی ڕاستەقینەی ڕژێمی بەعسی فاشی بەجیهان ناساند ،بەاڵم ئێستا چاوەڕوانی خێر و بەخشینی ن��اوەن��دی��ن ب��ۆ بەڕێكردنی كاروبارەكانمان، كۆبونەوەكانیشمان بە پێكەنین و گۆڕینەوەی قسەی خۆش دەستپێدەكات ،لە كاتێكدا لە عورفی (عەرەبدا)كە میوان دەچێتە الیان بۆ داواكاریەك یاخود ئیشێك قاوەی بۆ دێنن ئەویش قاوەكە ناخوات تا پرسیاری لێدەكەن بۆ نایخۆیت؟ میوانەكەش دەڵێت نایخۆمەوە تا داواكاریەكەم جێبەجێ نەكەن ،خانەخوێش دەڵێت بیخۆرەوە داواكەت جێبەجێ كراوە ،خۆزگە وەفدی كوردیش جارێك كوپی قاوەكەی ڕاگرتایە تا داواكاریەكانی جێبەجێ دەكرا نەك راستەوخۆ بیخواتەوە؟. پاڵەوانی ئەكشن لە ئێراقدا وەكو كێشەی دارایی لە
كێشەی هەرێم دەڕوانێت نەك كێشەی نەتەوەیەك؛ چونكە داواكاری وەفدی كوردی بەردەوام دارایی بووە نەك مافی نەتەوەیی ،نمونەیەكی زیندووی ئێستا ئەندامێكی پەرلەمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت با كوردەكان جیاببنەوە ئێمەش پێمان خۆشە، بەاڵم نامانەوێت دەوڵەتەكەیان لەسەرداهاتی ئێراقیەكان بنیات بنێن ،ئەمە خۆی لەخۆیدا ئەوەمان پێدەڵێت كە بەرپرسانی هەرێم لە ئاست بەرپرسیاریەتی نەتەوەیدا الواز و كەمتەرخەم ب��وون؛ چونكە خەونی هەموو تاكیكی كورد ڕزگاری و سەربەرخۆییە و بەدرێژایی خەباتیش پیرۆزترین ئامانج سەربەخۆیی بووە بۆیە ئەو هەموو قوربانی و فیداكارییەی لەپێناودا دراوە؟. نەبوونی بەرنامەیەكی ڕوون لە داواكاریەكاندا ب��ەرام��ب��ەر ب��ەن��اوەن��د وای���ك���ردووە ك��ە هەموو سەردانەكان گەڕانەوە بێت بۆ هەرێم بەدەستی بەتاڵ و كۆتاییهاتنی بێ ئەنجامی كۆبونەوەكان. هەڵەكانی ئێمە مالكیان كردە پاڵەوانی ئەكشن ل��ە ئ��ێ��راق��دا ت��ا ك��ار بەوەگەیشتووە هەموو داواكاریەكانمان بە نادەستوری و نایاسایی ناو دەبات بۆ؛ چونكە ئێمە لە هیچ وێستگەیەكی سیاسی ئەم پاڵەوانەدا بەدرَیژایی كاری سیاسی لێپێچینەوەمان لەگەڵ ن��ەك��ردووە .بۆ نمونە؛ كاتێك گۆڕپانەكانی خۆپیشاندانەكانی حەویجەی ب��ەزەب��ری خوێنڕشتن چۆڵكرد و ئ��ەو هەموو خەڵكەی بێتاوان كوشت سەركردایەتی كوردی ڕووی لە بەغدا كرد و دیداری لەگەڵ سازكرد لە كاتێكدا دەكرا بەیاننامەی هەبێت و ئیدانەی كاری لەم شێوەی بكردایە نەك دانیشتن لە گەڵیدا و سڕكردنی دۆخی سیاسی هەرێم بەچەند خاڵێكی گومرگی و دارایی بێ ناوەرۆك .ئەمریكا دوای خۆی لەبڕی پاڵەوانی دیموكراسی پالًَەوانی ئەكشنی (هۆلیۆد)ی بەئێمە بەخشی كە لەژێر كاریگەری مەزهەبی خۆیدا هەموو تۆڵەیەك بە ڕەوا دەبینێت بەرامبەر بەگەالنی ئێراق لەچەوسانەوە و قڕكردن. هەڵپەی سیاسیەكان بۆ وەرگرتنی پۆست و پێگەی سیاسی پاڵەوانی ئەكشنی دروستكرد بە جۆرێك ئێستا خۆی لەسەروی یاساوە دەبینێت و پەرلەمان تاوانبار دەكات بەدروستكردنی لەمپەر و كۆسپ لەبەردەم كاری حكومەتدا لە كاتێكدا پەرلەمان نوێنەری ئەو خەڵكەیە كە ئەم خۆی بەحكومەتیان دەزانێت .تازەترین نمایش لە كاتی كوژرانی ڕۆژنامەنوس بدێویدا بوو كە لەبڕی ئەوەی بڵێت یاسا سەروەرە دەستەواژەی(خوێن بەخوێن)ی بەكارهێنا وەكو ئەوەی واڵت یاسای تیا نەبێت و میلیشیاكان سەردەست بن لە چارەسەری كێشەكاندا. لەپێناو دروستكردنی ژیانێكی دیموكراسی بۆ گەالنی ئێراق و كوردستان پێویستە داڕشتنەوەی نوێمان هەبێت بۆ پەیوەندیەكانمان لەگەڵ
ناوەنددا بەجۆرێك سەردەمی ئەكشن بگۆڕین بەسەردەمێكی دیموكراسی دوور لە دیكتاتۆری مەزهەبی و تایفی بۆ ئ��ەوەی چیتر هەوڵی بەكۆیلەكردنمان نەدرێت لەڕێگەی بودجەوە، هەروەك پێویستە سەركردایەتی كوردی بگەڕێتەوە بۆ الی میللەت و ڕاپرسی بكات بۆ بەئەنجامگرتنی لەسەرپێ وەستان و خۆبەڕێوەبەری دیموكراسی دوور لە دەستوەردانی ناوەند.
پاڵەوانی ئەكشن لە ئێراقدا وەكو كێشەی دارایی لە كێشەی هەرێم دەڕوانێت نەك كێشەی نەتەوەیەك؛ چونكە داواكاری وەفدی كوردی بەردەوام دارایی بووە نەك مافی نەتەوەیی .......... لەپێناودروستكردنی ژیانێكی دیموكراسی بۆ گەالنی ئێراق و كوردستان پێویستەداڕشتنەوەی نوێمان هەبێت بۆ پەیوەندیەكانمانلەگەڵ ناوەنددابەجۆرێك سەردەمیئەكشن بگۆڕینبەسەردەمێكی دیموكراسی دوور لە دیكتاتۆری مەزهەبی و تایفی بۆ ئەوەی چیتر هەوڵیبەكۆیلەكردنمان نەدرێتلەڕێگەی بودجەوە ،هەروەك پێویستەسەركردایەتی كوردی بگەڕێتەوە بۆ الی میللەت و ڕاپرسی بكات بۆ بەئەنجامگرتنیلەسەرپێ وەستان و خۆبەڕێوەبەری دیموكراسی دوور لە دەستوەردانیناوەند
وتار
18
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
لە بێ خەبەران كەشكەك سەاڵوات
ن /جەالل چوارتایی لە ب��ەرواری ()2014/03/24دا بانگەوازیەك لە الیەن یەكینەكانی پاراستین گەل"یەپەگە"وە بۆ سەرجەم هێز و الیەنە كوردیەكان باڵوكرایەوە تاكو لە بەرامبەر ڕۆژئ��اوای كوردستان ئەركی مێژوویی خۆیان بەجێ بێنن ،چونكە ئەگەر بەو ئەركە هەڵنەستن ئەوا لە بەرامبەر مێژوودا بەرپرسیار دەبن. هەندێك هێز هەڵوێستی ئەرێنیان نواند وەك (پەكەكە و بزوتنەوەی گ��ۆڕان و یەكێتی و پ��ەژاك و حیزبی شیوعی و زەحمەتكێشان)، هەندێك هێزیش بێ دەنگیان هەڵبژارد وەك (الیەنە ئیسالمیەكان و ئۆردوگانشینەكانی ه��ەردوو حیزبی دیموكرات و كۆمەڵەكان) ،من هیچ گوتەیەكم لەسەر ئەم دوو ج��ۆرە هێزە نییە با خوێنەر خۆی بڕیاریان لە سەر بدات، بەاڵم ئەوەی جێگەی ئەم باسەیە پەیوەستە بەو الیەنانەی كە بە گوتە هێزی نەتەوەین ،بەاڵم بە كردەوە نەك هەر وەاڵمی ئەرێنیان بەو بانگەوازیە نەدایەوە؛ بەڵكو مەرجیان هەبوو بۆ داكۆكیكردن لە ڕۆژئ��اوای كوردستان و تەنانەت هەندێكیان بە كردەوەش كەوتنە سەنگەری دژایەتیكردنی ڕۆژئاوای كوردستان. هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراقیش لەم بارەیەوە ئاشكرایە كە چاوی بەو ئەزموونە مێژووییەی ڕۆژئاوای كوردستان هەڵنایەت ،لەبەر ئەوە نەك هەر خاوەن هەڵوێستی ئەرێنی نەبوو؛ بەڵكو بە هەڵكەندنی خەندەق و دیواری چین و
هێڵی ماجینۆشی لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوی كوردستاندا دروستكرد تاكو فشاری زیاتر بخرێتە سەر كوردستانیان و هیچ كەسێك نەتوانێت هاوكاریان بكات. الیەنە هوتێل نشینەكانی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی سوریاش كە سەری مانگان لە توركیا بەسەر دەبەن و گێرەشیان لە هەولێر دەگەڕێت، خاوەن كۆمەڵێك مەرج بوون تاكو بەشداری لە پاراستنی ڕۆژئاوای كوردستاندا بكەن!! ،ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەم هوتێل نشینانە خۆیشیان وەك نوێنەری ڕاستەقینەی ڕۆژئاوای كوردستان پێناسە دەكەن!!. هەندێك لەو مەرجانە ئەوە بوو كە دەبێت میراتی خەڵكی ڕۆژئاوایان بەسەردا دابەش بكرێت ئەو كات بەشداری دەكەن لە پاراستنی گەلدا وەك لە گوتەكانی "مستەفا جومعە و ئیبراهیم برۆ"دا دەردەكەوت كە بەردەوام دووپاتیان دەكردەوە و دەیانگوت (یەپەگە بە تەنها ناتوانێت ڕۆژئاوای كوردستان بپارێزێت ،بۆ ئەوەی ئێمە بەشداری بكەین دەبێت هەموو شتێكی ڕۆژئاوامان لەگەڵدا داب��ەش بكرێت) .پێویستە ل��ێ��رەدا ل��ەو دوو ئاغایە بپرسین و بڵێین":ئەی دەبێت لە ماوەی سێ ساڵی ڕاب��ردوودا كێ ڕۆژئاوای كوردستانی پاراستبێت و تەواوی ڕۆژئاوای كوردستانیشی لە دەست داگیركەر ئازاد كردبێت؟". هەندێك هوتێل نشینی دیكەش وەك "عەبدولحەكیم بەشار هیچ ئامادەبوونێكیان نەبوو بۆ داكۆكیكردن لە نەتەوەی كورد و زۆر بێ شەرمانەش دەیگوت (ئێمە ئامادە نین لە ژێر ئااڵی یەپەگەدا میللەت بپارێزین) ،ب��ەاڵم سەرسوڕمان ئەوەیە كە لە
هەولێریش لە ژێر ئااڵی ئەو چەتانەدا دانیشتووە كە ڕۆژان��ە هێرش دەكەنە سەر ك��وردان و بە ئااڵی شۆڕشی سوریاشی پێناسە دەك��ات .لە عەبدولحەكیم بەشار وابوو كە یەپەگە لە الوازیدایە بۆیە ئەو بانگەوازیەی لە الیەنەكان كردووە ،هەر بۆیەش لە كەمترین م��اوەدا نیازە پیسەكانی ئەم دەرەبەگە دەركەوتنە مەیدان و ئەو هێزە چەكدارییەی كە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بە هاوكاری بارزانی بنیادی نابوو بە ناوی "كۆمەڵە" هەر دوای بانگەوازیەكەی یەپەگە ئەو هێزەشی تەسلیم بە چەتە ئیسالمیە دژە كوردەكان كرد لە سوریادا تاكو زیاتر دەستیان ئاوەاڵ بێت بۆ كوشتنی كوردان. ئایا لە چ شوێنێكی جیهاندا ڕووی داوە كە بەرگریكردن لە خاك و نەتەوە پێویستی بە مەرج هەبێت؟ یان ئەم مەرجانە تەنها بۆ ئەوەیە كە خۆیان لە بەرپرسیاری بدزنەوە و بشڵێن ئێمەش هەین؟. ئایا دەبێت ئااڵی چەتە دژە كوردەكانی سوریا كە ڕۆژانە كوردی لە ژێردا ئەتك دەكەن پیرۆزتر بێت لە ئااڵی یەپەگە كە بۆتە سێبەری پاراستنی ئابڕووی ك��وردان؟ وا ئەم دەرەبەگە هێندە لە ئااڵی یەپەگە بێزارە!!. ئەگەر ئەو الیەنانە وا تێگەیشتبێتن كە یەكینەكانی پاراستنی گەل"یەپەگە" تەنگەتاو بوون بە دەست دوژمنانەوە ئەوا زۆر لە هەڵەدان ،ئەگەر ئەو الیەنانە وا بزانن كە یەپەگە بە بێ هاوكاری ئەوان دووچ��اری تێكشكاندن دەبێت ئەوا زۆر لە هەڵەدان ،ئەگەر ئەو الیەنانە واتێگەیشتبێتن كە یەپەگە جەنگاوەری كەمی كردووە و توانای
Roji_Wilat@yahoo.com
شەڕكردنی نەماوە ئەوا زۆر لە هەڵەدان. دەبێت ئەو الیەنانە باش بزانن كە بانگەوازی یەپەگە ئەنجامی تێكشكاندن و كەمی جەنگاوەر نییە؛ بەڵكو بۆ ئەوەیە كە هەر الیەنە و بە پێی توانای خۆی خاوەنداری لە نەتەوەكەی بكات، لە هەمانكاتدا ئەو بانگەوازیە بۆ ئەوەیە كە جەماوەری كوردستان هەموو پارت و الیەنەكان لە بێژنگ بدەن و بگەنە ئەو ڕاستیەی كە"هەموو چ��ەك بە شانێك شۆڕشگێڕ نییە و هەموو حیزبێكیش دڵسۆز بە دۆزی كورد نییە". پەكەكە و باكوور ـ پەیەدە و ڕۆژئاوا ... لە سااڵنی حەفتاكاندا دەیان حیزب و ڕێكخراوی بە ناو كوردی هەبوون لە باكووری كوردستاندا، ئەم حیزبانە خاوەن هیچ هەڵوێستێكی نەتەوەیی نەبوون ،بەاڵم بە گوتە هەر حیزبە و ڕۆستەمێك بوو .كودەتا شومەكەی ()12ی ئەیلوولی ()1980 باشترین تاقیكردنەوە بوو بۆ كوردانی باكوور تاكو هەموو حیزبەكان لە بێژنگ بدەن ،چونكە لەو كودەتایەدا بە هەزاران ئازادیخوازی نەتەوەكەمان شەهید كران و بە دەیان ه��ەزاری دیكەش لە زیندانەكان توند كران ،لەو مەرگەساتەدا تەنها پەكەكە خاوەن هەڵوێست بوو و لە بەرامبەر ڕژێمی جۆنتای توركدا وەستایەوە و شانبەشانی گ��ەل ب��ەرخ��ۆدان��ی ك��رد ،هەرچی حیزبەكانی دیكەش بوو میللەتیان فەرامۆش كرد و ڕوویان لە بەهەشتەكەی ئەوروپا كرد ،ئەمە لە كاتێكدا بوو كە زۆربەی ئەو حیزبانەی دیكە"لەو كاتەدا" لە هەموو ڕوویەكەوە لە پەكەكە بەهێزتر بوون. ئەنجامی ئەو تاقیكردنەوەیەش پەكەكە بوویە گەل و حیزبەكانی دیكەش كەوتنە نێو زبڵدانی مێژوو. ئەوەی لە ساڵی ()2011دا لە سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان ڕووی��دا تەواو هاوشێوەی كودەتای ()12ی ئەیلوولی ( )1980بوو كە لە توركیا و باكووری كوردستان ڕووی��دا؛ چونكە كاتێك لە ساڵی ()2011دا شەڕ و سەرهەڵدان سوریا و ڕۆژئ���اوای كوردستانی گرتەوە ،بە غەیری پەیەدە هەموو الیەنە بەناو كوردیەكانی دیكە میللەتیان فەرامۆش كرد و ڕوویان لە هوتێلە پێنج ئەستێرەیەكانی هەولێر و ئەنقەرە كرد. سەرهەڵدانی سوریا و شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان باشترین تاقیكردنەوە بوو بۆ نەتەوەكەمان كە هەموو حیزب و الیەنەكان لە بێژنگ بدات؛ چونكە لەو سەرهەڵدانەدا ئەو ڕاستیە دەركەوت كە پەیەدە شانبەشانی گەل بەرخۆدان دەكات و لە هەموو ناخۆشیەكانی نەتەوەكەماندا بەشدارە، حیزبەكانی دیكەش تەنها خ��اوەن��ی گوتەی بریقەدارن و ئامادەش نین لە بچوكترین ناخۆشیدا بەشداری بكەن .ئەنجامی ئەو لە بێژنگ دانەش پەیەدە بوویە گەل و حیزبەكانی دیكەش بەرەو زبڵدانی مێژوو ملیان ناوە.
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
19
وتار
وتار
20
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
پەژاك؛ ئەو حیزبەی لە كاتی پێویستدا لە دایكبوو بۆ رۆژهەالتی كوردستان
ن /رووناك ئەحمەد لە دوای ئەوەی هەموو پارتەكانی رۆژهەاڵتی كوردوستان ی��ەك لە دوای ی��ەك توشی بن بەستبوون و پەیمانیان بە حكومەتی هەرێم دا و چونە ژێر ركێفی سیاسەتی حیزبەكانی باشور و كە پشوییەكی درێژ خاییەن هەڵبژێرن و بەرامبەر رژێمی كۆماری ئیسالمی هیچ چاالكییەكی س��ەرب��ازی و فەرهەنگی ئەنجام نەیەن و لە كەمپەكاندا لە باشوری كوردوستان نیشتە جێ بوون و هەر لەو سەروبەندەدا توێژێكی زۆریشیان لە كادیرە پێشكەوتۆكانیان روویان لە ئەوروپا كرد!!. تا وای لێ هات نەك كاری سەربازی تەنانەت كاری رۆشنبیری و سیاسی و كەلتوریشیان پێ نەكرا ،ئەمە لە كاتێكدا بوو ساڵ بە س��اڵ جیلێكی ن��ۆێ لە الوان��ی ك��ورد لە رۆژه��ەالت پێ ئەگەیشتن و لە بەرامبەر
رژێمی ئیسالمی ئێران هیچ ئاسۆییەكی رزگار بوونیان نەییەبینی ،رژێمی ئێرانیش كاری لەسەر ئەكردن و بە رێگەی وابەستەكردن بە سیستەمی خۆێیەوە یان باڵوكردنەوەی مادە بێ هۆشكەرەكان لە ناویان بدات ،لەو كاتە هەستیارەدا دەستەییەك لە الوی شۆرشگێڕ و كوردپەروەر و خۆبەخش پشتبەستو لە فەلسەفە و بیری رێبەر ئۆجاالن بڕیاری پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەیان دا ،كاوە ئاسا مەشخەڵی ئومێدیان داگیرساند و پارتی ژیانی ئازادیان دامەزراند و هیوایان بەخشییەوە بە خەڵك و نیشتیمان ،خۆشبەختانە پۆل پۆل كچان و كوڕانی رۆژه��ەاڵت لەو حەرەكەتەدا نزیك بوونەوە و تێكەڵ بەو بزاوتە شۆرشگێرییە بوون ،هەر ئەمە وای كرد كە پارتە كالسیكەكانی رۆژهەاڵت بە هەموو توانایانەوە وازیان لە رژێمی ئیسالمی ئێران هێناو خەباتی راگەیاندن و رەشكردنی پەژاكیان دەست پێ كرد!!.
ئەو پارتانە ،دەیان ناو و ناتۆرەیان بە ناڕەوا بۆ پەژاك هەڵبەست تەنها بۆ رێگرتن لە تێكەڵبوونی الوانی رۆژهەاڵت .لەو ساوەی كە پەژاك لە رۆژهەاڵتی كوردستان ئەكتیڤە چەندین ج��ار لە رێگەی راگەیاندنەكان و بە فەرمیش داوای لە هەموو پارتە دانیشتووەكانی رۆژه��ەاڵت ك��ردوە كە لە چوارچێوەی بەرەییەكی كوردستانی خۆیان رێكبخەن و لەبەرامبەر رژێمی ئیسالمیدا بكەونە خەباتێكی بە جۆش تر ،بەاڵم ئەو پارتە دانیشتوانە نەك هەر وەاڵم��ی ئەم داخوازییە و ویستی كۆمەاڵنی خەڵكی كوردیان نەداییەوە؛ بەڵكو تا ئێستاش بەردەوامن لەسەر دژاییەتی كردنی پەژاك و وەسەرقاڵ كردنی ئەندامەكانیان بە لەت لەت كردن و یەكگرتنەوەی خۆیانەوە .بۆییە ئەوەی ئێستا ئومێد بەخشە بۆ كۆمەڵگای رۆژه��ەالت��ی ك��وردوس��ت��ان پ��ارت��ی ژیانی ئازادە"پەژاك"ە.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
21
وتار
كوردینە گەر دەتانەوێت خاسیەتی پێشینانی خۆتان بناسن ئەوا سەردانێكی ئامەد بكەن
ن /ئاكۆ هەولێری شاری ئامەد( دیاربەكر) یەكێكە لەوشارانەی باكوری كوردستان كە بە پایتەختی گەورەی كوردستان ناسراوە و یەكێكە لەو شارانەی هەر لەكۆنەوە النكەی مرۆڤایەتی و شوێنی پێكەوە ژیانی هەمووو جۆرە دەستە و ئاینە جیاواوەكان بووە ،ئەم شارە زۆرب��ەی كات لەالیەن دوژمنانی كوردەوە هێرشی كراوەتە سەر و هەوڵی كۆنترۆِڵكردنی دراوە و چەندین جار هەوڵی سڕینەوەی دانیشتوانی ئەم شارە دراوە ئەویش بەهۆی سیاسەتی مستەفا كەمالەوە بووە ،كە هەوڵی ڕەشكردنەوەی مێژووی ئەم شارە گرنگەی داوە ،هەروەكو دەبینین لەكاتی هێرشەكانی ئەودا چەندین گولەی چەكە قورسەكانی ئەوكاتی ئاڕاستەی شورای پۆاڵینی ئەم شارەی كردوە و تەنانەت لەشوێنی یەكێك لەدەرگایەكانی شاری ئامەددا شورای شارەكە ڕوخێنراوە و كراوە بە شوێنی پەیكەری مستەفا كەمال ،جگە لەمەش شورای
ئەم شارە بەدووەمین و گەورەترین شورای جیهان دادەنرێت لەدوای شورای واڵتی(چین)، هەروەها بەبەرزترین و پانترین شورای جیهان ئەژمار دەكرێت ،هەربۆیە كاتێك مرۆڤ ئەم شورا بەهێزەی ئەم شارە دەبینێت و یەكسەر بۆی دەردەكەوێت ئەگەر لەهەرسەردەمێكدا بەهۆی خیانەتی ناوخۆیی نەبوبێت ،ئەوا هیچ دەسەاڵتدار و میرنشینێكی كوردی لەم شارەدا شكستی نەهێناوە و نەڕوخێنراوە، ئەمەش لە جێگای خۆیەتی كە ئەم وتەیەی خولە پیزە ئاماژە پێبكەینەوە و بەداخەوە بڵێین":كورد و پ��ارە و خ��ی��ان��ەت" ،ئەم وتەیەش بۆ ئەم زۆڵە كوردە خۆفرۆشانەیە كە بەهۆی هەندێك دەستكەوت و پارە و پوڵ نیشتمان و نەتەوەیەكەیان دەفرۆشن بەناوی ئاینەوە ،یاخود بەناوی هەستی نیشتمانیەوە، هەروەها شاری ئامەد یەكێك لەو شارانەیە كە لەسەردەمی مستەفا كەمال ئەتاتوركەوە ن��اوە ڕاستەقینەكەی گ���ۆڕدرا ،ئەویش بە گۆریِنی لە ئامەدەوە بۆ(دیاربەكر) ،هەروەها
یەكێك ب��ووە لەوشارانەی كە ژمارەیەكی ك��وردی تێدا دەرب��ەدەر ك��راوە و ژمارەیەك توركی هێنراوەتە شوێنی ئەویش بەمەبەستی گۆڕینی كەلتور و داب و نەریت و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەییان ،ب��ەاڵم س��ەرەڕای ئەمانەش كوردەكان هەر بەرگرییان لە داب و نەریتە كوردانەكەی خۆیان و بەرگرییان لە كوردبونی خۆیان كردوە ،لەگەڵ ئەمەشدا ئەم شارە خەڵكێكی تێدا دەژیت كە زۆربەی تاكو ئێستاش هەر لەسەر داب و نەریتی كۆنی كوردانەی كۆنیان ماونەتەوە و داگیركار نەیتوانیوە هزری كوردانەیان بگۆڕێت. ه��ەرچ��ەن��دە ئێمە دەزان���ی���ن ی��ەك��ێ��ك لە تایبەتمەندیی و هۆكاری ناسینی كورد ئەوا دڵ��س��ۆزی و چاونەترسی و میواندۆستی و بەهێزی پەیوەندییە كۆمەاڵیەتیەكانیان بووە ،ئەگەرچی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و كاریگەری سەرمایەداری وایكردوە بەشێك لە كوردان لەسەر ڕێچكەی باپیرانیان البدەن و بكەونە ژێر گاریگەری دنیای سەرمایەداریدا،
وتار
22
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
خەڵكی ئەم شارە بەڕادەیەك ڕۆشنبیر و مرۆڤدۆستن تەنانەت هەمووو كەسێك لەهەر ئاست و پلەیەك دابێت ئەوا سەنگ و بەهایەكی خۆی هەیە و تەنانەت سەركردە سیاسیەكانی ئەم شارە وەكو سەركردە سیاسیەكانی تر نین و زۆر بەئاسانی پێیان دەگەیت و گوێڕایەڵ دەبن بۆ تێبنی و بۆچونەكانت .......... لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا كەسانێكی زۆر بەوەفان و هۆكاری تۆخ كردنەوەی ئەم داب و نەریت و كەلتورە جوانانەشهەمووی دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و تێكۆشانی بەردەوامی ڕێبەر ئاپۆ و هاوخەباتكارانی ئەو، هەربۆیە لە هەموو كاتێكدا ناوی ئەویان لەبیر و هزر دایە و هەموو كات بەهیوای ئازادبونی ئەم مرۆڤەن كە بۆتە سمبولێكی ئاشتی بۆ گەالنی ڕۆهەاڵتی ناوەڕاست .......... هەربۆیە بەنوسینی ئەم بابەتەمانهیوادارین توانیبێتمان ئەم ساڵوە پڕ لەدڵسۆز و پڕ لە ئومێدییە بۆ سەرجەم گەریال سەربەرزەكانیكوردستان و بەڕێز"جمیل بایك"یش و گەلەكەمان لەباشوری كوردستانبگەینین ب��ەاڵم لەگەڵ ئەمەشدا ش��اری ئامەد وەكو بەشێكی زۆر لەشارە كوردییەكانیتر خاسیەتی ك��وردب��ون��ی خ��ۆی هێشتۆتەوە ،ئەویش ب��ەوەی خەڵكەكەی زۆر دڵسۆز و دلێر و میواندۆستن و لەمیوانداریدا زۆر بەخشندەن و لە چاونەترسی و دلێریدا وەكو كوردێكی ڕەسەن و وەكو شێرێك دەردەكەون ،ئەگەر
چی بۆ ماوەیەكیش ئەم نەریتە پیرۆزانە كاڵ ببونەوە ،ئەویش بەهۆی كاریگەری دوژمنانی كورد ،بەاڵم بەهۆی هەوڵ و تێكۆشانی بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد لە باكوری كوردستان ئەوا دەبینین ئەم خاسیەتە كوردیانە دوبارە پەیدا بونەتەوە و لە بەهێزبون دایە ،لە ئێستادا كە یەكێك س��ەردان��ی ئ��ەم ش��ارە دەك��ات، ئەگەر بیر لەهەرالیەنێك و تایبەتمەندیەكی ئەم شارە بكاتەوە ئەوا دەبینێت ئەم شارە ئێستاش ب��ەردەوام��ن ل��ەس��ەر خاسیەتی كوردانەیان ،بۆ نمونە :هەر كە بزانن میوانی و لە پارچەیەكی تری كوردستانەوە هاتووی ئەوا هێندە بەخێرهاتنت دەك��ەن و هێندە ڕێ��زت لێدەگرن كە ئەمەش وادەك���ات تۆ هەست بە بون و گرنگی خۆت الی ئەوان بكەیت ،كاتێك سەردانی ماڵێك دەكەیت ئەوا بەهەمووو جۆرێك لەخزمەتتدا دەبن و بە شێوەیەك هەڵسوكەوتت لەگەڵ دەكەن وەكو ئەوەی خۆت خاوەن ماڵ بیت و ئەوان میوان بن ،كاتێك لەناو بازاڕدا و شاردا دەگەڕێت، كە دەزانرێت تۆ میوانی ئەوا لەكاتی كەل و پەل كڕیندا داشكاندنت بۆ دەكەن بە بێ ئەوەی تۆ داوا بكەیت ،كاتێك لەناو شەقام و شۆستەكانی ئەم شارەدا ڕێدەكەیت ئەوا هێندە بەخێرهاتنت دەكەن و هەمووویان بەچاوێكی پیرۆزەوە بۆت دەڕوانن ،كاتێك بیر لە كورد بون و هەستی نەتەوەیی دەكەیتەوە دەبینین ئەوان بەڕادەیەك دڵسۆزن كە هەروەكو بڵێی سااڵنی هەشتاكانی باشوری كوردستانە و خۆیان هاوكاری شۆڕش دەكەن و هەمووویان لەشوێنی خۆیان گەریالیەكی چاونەترسی دلێرن ،ئامادەن بۆ خزمەتێكی كوردانە سەر و ماڵیان دابنێن ،كاتیك بیر لەالیەنی ئاینی و پێكەوەژیانی خەڵكی ئەم شارە دەكەیت ئ��ەوا دەبینین ئاینە جیاوازەكانی وەكو مەسیحی و ئیسالم و جولەكە لەم شارەدا بونی هەیە ،موسڵمانانی ئەم شارە تاڕادەیەك دەستگرتون بە ئاینەكەیانەوە تەنانەت سەرۆكی شارەوانیەكەشی لە كاتی جێهێشتنی پۆستەكەی دوعای خێر بۆ ئامەد دەكات و ئەم شارە بەخودای گەورە(خودای عیسا و موسا و محەمەد و سەرجەم پێغەمبەران و موسڵمانان دەسپێریت و تەنانەت لەكاتی وتاردانی لە ئاهەنگێكی گەورەی وەكو ئاهەنگی ن��ەورۆز ،ئەوا وتارەكەی كورت دەكاتەوە و دەیبڕێت لەبەر خاتری هاتنی كاتی وتاری هەینی و تەنانەت ئاهەنگ و خۆشیەكانیش بۆ ماوەیەك دەوەستن و كات تەرخان دەكەن بۆ نوێژ خوێنان تاكو بەندایەتی خۆیان بۆ خودای
Roji_Wilat@yahoo.com
گەورە ئەنجامبدەن و دوعای خێر و خۆشییان بۆ میللەتەكەیان بكەن). خەڵكی ئەم شارە بەڕادەیەك ڕۆشنبیر و مرۆڤدۆستن تەنانەت هەمووو كەسێك لەهەر ئاست و پلەیەك دابێت ئەوا سەنگ و بەهایەكی خۆی هەیە و تەنانەت سەركردە سیاسیەكانی ئەم شارە وەكو سەركردە سیاسیەكانی تر نین و زۆر بەئاسانی پێیان دەگەیت و گوێڕایەڵ دەبن بۆ تێبنی و بۆچونەكانت. كاتێك بیر لە مافی ئافرەت و بەشداری ئەو لە ژیانی سیاسی و كۆمەاڵیەتی و ئابوریدا، دەبینین ئەو سەربەستیە گەورە و پڕ بەهایەی كە بۆ ئافرەتی باكوری كوردستان ڕەخساوە، ئەوا لەباشور بەم شێوەیە نەڕخساوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا كەسانێكی زۆر بەوەفان و هۆكاری تۆخ كردنەوەی ئەم داب و نەریت و كەلتورە جوانانەش هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و تێكۆشانی بەردەوامی ڕێبەر ئاپۆ و هاوخەباتكارانی ئەو ،هەربۆیە لە هەموو كاتێكدا ناوی ئەویان لەبیر و هزر دایە و هەموو كات بەهیوای ئازادبونی ئەم مرۆڤەن كە بۆتە سمبولێكی ئاشتی بۆ گەالنی ڕۆهەاڵتی ناوەڕاست. ئەوەی من لێرەدا نوسیومە هیچی ڕیكالمكردن نیە ،بەڵكو شتێكی ڕاستەقینەیە و من خۆم بەچاوی خۆم بینیومە و شایەدی لەسەر دەدەم ،ئەگەر هەركەسێك سەردانی ئەم شارە بكات و بەچاوی خۆی ئەم ڕاستیانە ببینێت، ئەوا دەزانێت لە باكوردا خەڵكی چۆن گوزەر دەكەن و ژیان چۆن بەڕێوە دەچێت و هەموو شتێك لەسەر بنەما و سیستەمی خۆی بەڕێوە دەچێت .من هەستی نەتەوەیی ئەم میللەتەم لەوەدا بەدی كرد كاتێك كە دایكێكی ئاشتی و خوشكە گەریالیەكی سەربەرزی كوردستان داوای لە ئێمە كرد س�ڵاوی ئەو بەباشور بگەیەنین و ئێمەش بەڵینی گەیاندنمان پێدا و تەنانەت لەخۆشی ئەم قسەیەدا دەستیكرد بە گریان ،ئەمەش لەبەر پڕئومێدی و غەریبی برا گەریالكەی لە شاخ و كێوە سەربەرزەكانی كوردستاندا دڵخۆشی خۆی بەگریان دەربڕی و ئێمەشی هێنایە گریان. بەڕێز(جمیل بایك) و گەریال گیانفیداكانی واڵتەكەم ساڵوی دایكانی ئاشتی و خوشكانی ئێوەم پێیە... لەكاتێكدا ئەم بابەتە باس دەكەین كە بۆ ئاهەنگی سێ میلیۆنی ن��ەورۆزی ئەمساڵ
Roji_Wilat@yahoo.com
بەشداریمانكرد لە ئاهەنگی نەورۆزی شاری ئامەد و بەشەرەفێكی گ��ەورەی كوردانەی دەزانین. ئ���ەگ���ەرچ���ی ئ��ێ��م��ە ه����ەر ل���ەس���ەرەت���ای گەشتەكەمانەوە زۆر بەهێمنی و بەبێ كێشە بەڕێكەوتین ،بەاڵم كاتێك گەیشتینە سەر سنوری نێوان باكور و باشوری كوردستان، لەگەڵ ئەوەی پێمان ڕاگەیانرابوو بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لەوێ دەوەستین بەهۆی ئەم سنورەوە ،بەاڵم شتێكیتر سەرنجی هەمووانی ڕاكێشا و بووە هۆكاری زیاتر درەنگ دەرباز بونی ئێمە لە خاڵی سنورە دەستكردەكەی نێوان باكور و باشوری كوردستان ،ئەویش بەهۆی هاوگەشتیارێكمانەوە بوو كە چااڵكوان و ڕۆژنامەنوسی ن��اودار(ح��ەس��ەن ج��ودی) بوو لە كاتێكدا لە خاڵی گۆمرۆكی باشوردا زیاتر ڕاگیراین و ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەم بەڕێزە لەالیەن هێزەكانی سەر سنورەوە پاسپۆرتەكەی ڕاگیرا و تاكو ماوەیەكیش ك��ارەك��ەی ئەویان ڕاگ��رت و دوات��ر بەهۆی یەكێك لەو مامۆستا ئاینیانەی الی ئێمەوە پاسپۆرتەكەی پێدرایەوە و كارەكەی بۆ ڕایی كرا ،ئێنجا لەدوایین خاڵیشدا هەر لەسنوری باشوری كوردستاندا دووب��ارە بەهۆی ئەم ڕۆژنامەنوسە بەڕێزەوە ڕاگیراین و ئەمجارەیان فەرمانیاندا كەل و پەل و جانتاكەی ئەو بپشكێنن و ئەوانیتریش هەروەكو هاواڵتیانی ئاسایی بەبێ كێشە دەرباز بون ،ئەگەرچی ئێمە لەسەرەتادا وامانزانی حەسەن جودی كارێكی زۆر گەورە و هەڵەی دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و گوناهبارێكی گەورەیە ،كە چی دواتر بۆمان ڕونبۆوە كە تەنها شتێك هۆكاری ئەم ڕاگیرانەی ئێمەش بوو بەهۆی كاك حەسەنەوە ئەویش ئەوە بوو كە ئەو لە پێشتردا یەكێك ب��ووە لە گەریال سەربەرزەكانی كوردستان و لەكاتێكی دیاریكراودا چەكی شەرەفی خستۆتە شانی و یەكێكە لەو ڕۆژنامەنوس و چااڵكوانانەی كە داوای مافی ئ���ازادی و پێكەوەژیانی میللەتەكەی و سیستەمێكی دیموكراسیانە لە كوردستاندا دەكات. هاوكات لەگەڵ ئەو میواندارییە گەرمەی خەڵكانی باكوری كوردستان كە لەسەرجەم میوانانی شارەكەیان كرد ،كاتێك لەدوای تێپەڕبونی ڕۆژی ن��ەورۆز و ش��ەوی پێش گەڕانەوەمان بۆ باشوری كوردستان ،سەردانی بارەگایەكی(بەدەپە)مان كرد و بەشداری خۆشی و ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردنمان كرد و لەوێدا دایكێكی بەهەیبەت و پڕ شكۆمەندی
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
موسڵمانمان بینی و زۆر تەسبێحەكەی دەستمی بەدڵ بوو ،منیش لەبەر گەورەیی ئەودا تەسبێحەكەم كردە دیاری و ملوانكەیەك بۆ ملی ئەو ،ئەویش زۆر دڵی پێ خۆش بوو و گوتی":من ئەم دیارییەت دەكەم بە دیاری بۆ برایەكەم كە ( )23ساڵە گەریالیە لە شاخ و چەكی شەرەفی هەڵگرتووە" ،منیش لەوەاڵمی ئ���ەوەدا گوتم":هەركاتێك پێی گەیشتی لەجیاتی من ( )23ماچی لێبكە و ساڵوی منی پێبگەیەنە" كاتێك داوای لە ئێمە كرد كە ساڵوی ئەو بۆ باشور بگەیەنین و ئێمەش گوتمان":هەر لەباشورەوە تاكو یەكەبەیەكەی گەریال سەربەرزەكان و تاكو بەڕێز(جمیل بایك) ساڵوەكەت دەگەیەنین" ،ئەویش لەبەر خۆشەویستی بۆ گەریالكان و ئەم سەردارە كوردە و لەبەر دڵخۆشی هیواو ئومێدی بۆ داهاتوی ك��ورد و كوردستان و دڵ پر لە
23
وتار
غەریبی بۆ براكەی دەستیكرد بەگریان و تەنها توانی دڵخۆشیەكەی بەگریان دەرببڕێت و ئێمەشی هێنایە گریان ،لە گریان و چاوەكانی ئ��ەودا ب��ەدەردەك��ەوت چەندە بەپەرۆشە بۆ سەركەوتنی كورد و ڕزگاربونی لە ستەمكاری و ئاواتی ئەو بۆ پێكەوە ژیانێكی ئاشتیانە. هەربۆیە بەنوسینی ئەم بابەتەمان هیوادارین توانیبێتمان ئەم ساڵوە پڕ لەدڵسۆز و پڕ لە ئومێدییە بۆ سەرجەم گەریال سەربەرزەكانی ك��وردس��ت��ان و بەڕێز"جمیل بایك"یش و گەلەكەمان لەباشوری كوردستان بگەینین، لێرەوە پێیان ڕابگەیەنین كە چەندیم دایكانی ئاشتی و چەندین خوشك و برای دڵسۆزی كوردستان چاویان لە تێكۆشانی ئێوەیە و پڕ بەدڵ نزای سەركەوتن و سەربەرزی و سەالمەتیتان بۆ دەكەن و هەر گەریالیەك بە كوڕی خۆیان دەزانن.
وتار
24
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
چۆن بزوتنەوەی گۆران بەرەو شەڕی سلێمانی و رۆژئاوای كوردستان رادەكێشن؟ ن /د .فایق محەمەد گۆڵپی یەك لە سیاسەتە نەگۆڕەكانی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ،پاشكۆیەتی سیاسەتی واڵتانی داگیركەری كوردستان و دژایەتی بزاڤی ئازادیخوازی گەلی ك��ورد ب��ووە .ئەگەر گەلی ك��ورد لە هەر پارچەیەكی كوردستاندا ،لە پێناو بە دەستخستنی ماف و ئازادیەكانیدا دەستی بە خەبات كردبێت، یان دەستكەوتێكی بە دەستهێنابێت ،دەوڵەتانی داگیركەر ،شانبەشانی هێزی سیاسی و سەربازی خۆیان ،هێزی پارتیشیان وەك مەقاشی دەستیان بۆ بەرەنگاربونەوەی گەلی كورد بەكارهێناوە و هەوڵی سەركوتكردنی خەباتی گەلی كورد و لەهەمانكاتیشدا هەوڵی لەناوبردنی دەسكەوتەكانی كوردانیان داوە. لە رابردوودا چەندان نمونە هەیە دەیسەلمێن ێ كە چۆن پارتی بووەتە داردەستی ئێران و توركیا و هەوڵی سەركوتكردنی شۆڕشی ئەو دوو پارچەیەی كوردستانی پێدراوە .نمونە هەیە كە چۆن بە فیتی ناحەزان و دوژمنانی گەلی كورد سەرانی (پارتی) بەكار هێنراون بۆ لە ناوبردنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد لە باشوری كوردستان. لە م��اوەی چەند ساڵی راب���ردوودا ،كاتێك گەلی ك��ورد ل��ە رۆژئ����اوای ك��وردس��ت��ان ب��ە تێكۆشان و گیانبازی خ��ۆی رۆژئ����اوای ئ���ازاد ك��رد و لە چوارچێوەی كانتۆنەكانی رۆژئ��اوای كوردستاندا، خۆبەرێوەبەریەكی دیمۆكراتی نوێی راگەیاند ،بە بیانوی الوازە و وەك تاكڕەوی پەیەدە سەركردایەتی پارتی كەوتە دژایەتی دەسكەوتەكانی رۆژئ��اوای كوردستان و ئابلۆقەی ئ��اب��وری و ئابلوقەی دیبلۆماسی لەسەر دانان .لەم رۆژانەشدا بە بیانوی رێگرتن لە دزەكردنی تیرۆریستان ،دەستی داوەتە هەڵكەندنی خەندەقێك لە نێوان رۆژئاوا و باشوری كوردستاندا ،ئەم خەندەق لێدانەی بەرپرسانی پارتی كە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو نەخشە نانەتەوەیی و نامرۆڤانەیە بەكار دەهێنیت ،لە كاتێكدایە كە حكومەتی توركیا دیوارێكی لە نێوان رۆژئاوای كوردستان و باكوری كوردستاندا دروستكردوە ،بۆ ئەوەی رێگەی پێوەندی و هاتوچۆی نێوان كوردانی رۆژئاوا و كوردانی باكور بگرێت ،لە كاتێكدایە كە هێزەكانی رێكخراوی داعش ماوەی مانگێك زیاترە ئابلوقەیان خستۆتە سەر هەرێمی كوبانی رۆژئاوای كوردستان ،كەواتە ئەم ئابلوقە و خەندەق لێدانەی دەسەاڵتدارانی پارتی، یەك پالنی هاوبەشی دۆژمنانی كورد و هێزێكی باشوری كوردستانە كە خۆی بە پاریزەری مافەكانی گەلی كورد نیشان دەدات ،بەاڵم لە راستیدا ئەم هێزە ،پارێزەری سیاسەتە شۆڤینییەكانی توركیا و عەرەبە شۆڤینیەكانە كە لە ژێر سێبەری پاراستنی ئاینی ئیسالمدا دژایەتی دەسكەوتی نەتەوەیی
گەلێكی موسڵمان دەكەن. پێوەندی نێوان توركیا و پارتی رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت ،پارتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەردەه��ێ��ن��ێ��ت و دەینیرێت ب��ۆ ت��ورك��ی��ا ،ئەم سیاسەتەی پارتی حكومەتی ئێراقی نیگەران كردوە و وەك پەرچەكردارێك بەرامبەر بە سیاسەتەكانی پارتی ،حكومەتی ئێراق چەندین سیاسەتی ناڕەوای بەرامبەر خەڵكی كوردستان پەیڕەو دەك��ات و ئەگەری دروستبوونی ناكۆكی و تەقینەوە لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندیدا تا دێت زیاد دەكات ،ئەگەر هەیە دەستكەوتەكانی گەلی باشوری كوردستانیش جارێكیتر لە رێگەی سیاسەتە هەڵەكانی پارتییەوە بكەوێتە مەترسییەوە .پارتی لە سەر داخوازی دەوڵەتی توركیا دژی كوردەكانی باكور و رۆژئاوا سیاسەتی نانەتەوەیی بەڕێوە دەبات. لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەكانی مانگی ئازاردا ،بە شێوەی هەمەجۆر پارتی پشتیوانی لە لیستی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەاڵتداری توركیا كرد ،ئەم سیاسەتەی پارتی گەلی كوردی نیگەران ك��ردووە .هەڵویستی پارتی بەرامبەر بە رۆژئاوای كوردستان ،گەلی كوردی توڕە كردووە. لە كاتی سەردانەكەی مەسعود بارزانی بۆ شاری ئامەدی باكوری كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان ،ئەردۆغان چەند بڕیارێكی سیاسی بەسەر بارزانیدا سەپاندوە .بارزانی ئامادەیی نیشانداوە كار بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی توركیا بكات، یەكەم مەرجی توركیا بۆ ب��ەردەوام��ی پێوەندی نێوان توركیا و پارتی ئەوە بووە ،كە دەبێت پارتی بەردەوام بێت لە دژایەتیكردنی رۆژئاوی كوردستان و دژایەتیەكە فراوان بكات .دووەم مەرجی توركیا بۆ بەردەوامی پێوەندی نێوان توركیا و پارتی ئەوە بووە كە توركیا گلەیی لە پارتی ك��ردووە تەنها دەسەاڵتی لە پارێزگای هەولێر و دهۆكدا هەیە، بۆیە ئەگەر پارتی بیەوێت توركیا وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكات، دەبێت پارتی بە زووترین كات لە هەر دوو پارێزگای كەركوك و سلێمانیدا ببێتە دەسەاڵتداری یەكەم. لەو كاتەدا سەرتاپای هەرێمی كوردستان دەكەویتە ژێر دەسەاڵتی پارتی و لەوێشەوە دەكەوێتە ژێر دەسەاڵتی توركیا. دوای گەڕانەوەی مەسعود بارزانی لە توركیا پارتی دەستی دایە جێبەجێكردنی داخوازیەكانی دەوڵەتی تورك ،سەرەتا لیستی هاوبەشی كوردستانی بو هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوكی هەڵوەشاندەوە، مەرجی بۆ یەكێتی نیشتمانی دان��ا ،ئەگەر د. نەجمەدین كەریم سەرۆكی لیستەكە بێت ،پارتی بەو لیستە رازی نابێت ،لەبەر ئەوەی پارتی لەو باوەڕە دایە ئەگەر د .نەجمەدین سەرۆكی لیستی كوردستانی كەركوك بێت ،لە هەڵبژاردندا یەكێتی سەركەوتوو
دەبێت و جارێكی تر كەركوك دەكەوێتەوە دەستی یەكێتی نیشتمانی و داخوازییەكانی توركیا نایەنە دی ،بۆیە كاتێك پارتی بینی یەكێتی ئامادە نییە نەجمەدین كەریم لە سەرۆكی لیستەكە البدات ،لە لیستە هاوبەشەكە دەرچ��وو و لیستێكی تایبەت بە خۆی دروستكرد ،بەو هیوایەی توركیا دەنگی توركمانەكانی كەركوكی بۆ مسۆگەر بكات و دەسەاڵتی سەرەكی پارێزگای كەركوك بكەوێتە دەست پارتی. لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی ،پارتی الی ئاشكرایە بە بێ پشتیوانی بزوتنەوەی گ��ۆران، ناتوانێت لە پارێزگای سلێمانی ببێتە هێزێكی كاریگەر ،بۆیە یەك لە كارەكانی تری مەسعود بارزانی پاش گەڕانەوەی لە توركیا ،بانگهێشتكردنی نەوشیروان مستەفای رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران بوو كە دووقۆڵی كۆبوونەوە و دوور لە چاوی راگەیاندن كۆبوونەوەیان كرد ،هەر دوای كۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفا، گۆران هەڵوێستی بەرامبەر بە پارتی گۆڕی ،لە هەڵوەشاندنەوەی لیستی هاوبەشی كوردی پارێزگای كەركوكدا ،بزوتنەوەی گۆران دژی ئەو سیاسەتە نانەتەوەیەی پارتی هەڵوێستی نیشان نەدا و لە هاوپەیمانیە نەتەوەییەكە هاتە دەرەوە .پاش چەند رۆژێك لە دانیشتنی نێوان بارزانی و نەوشیروان مستەفای رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان ،سەبارەت بە سیاسەتی توركیا لە هەرێمی كوردستاندا ،لێدوانێكی دا و وتی ،دژی پێگە و كاریگەری سیاسی و ئابوری و كەلتوری توركیا نین لە هەرێمی كوردستاندا. بابەتی ه��ەرە گرنگ لە ئایندەی كوردستاندا، ملمالنێی نێوان بزوتنەوەی گ��ۆران و یەكێتی نیشتمانییە لەسەر حوكمی ئایندەی پارێزگای سلێمانی ،لەم ملمالنێیەدا ،پارتی و دەوڵەتی توركیا پشتیوانی لە بزوتنەوەی گۆران دەكەن ،حكومەتی ئێراق و دەوڵەتی ئێران و پەكەكە و پەیەدە، پشتیوانی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەن، ئەگەرچی لە هەڵبژاردنی ( )٢٠١٣ – ٩ - ٢١بە دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانیدا، لە پێش یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بوو ،بەاڵم لەبەر ئەوەی هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و ئیدارەی پارێزگاكە ،هەروەها داهات و بودجە بە دەست یەكیتی نیشتمانی كوردستانەوە بوو ،بزوتنەوەی گۆران نەیتوانی لە پارێزگای سلێمانیدا ببێتە خاوەن دەسەاڵت .بۆیە بۆ پڕكردنەوەی كەموكۆڕییەكانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی ،بزوتنەوەی گۆران پەنای بۆ پارتی و توركیا بردووە ،بەو هیوایەی ئەگەر لە هەڵبژاردنی رۆژی ( )٤ – ٣٠ئەنجومەنی پارێزگاكاندا ،سەركەوتنی بە دەستهێنا ،پارتی و توركیا پشتیوانی بكەن تا دەسەاڵتی پارێزگای سلێمانی وەربگرێت ،دی��ارە هاوكاری توركیا و
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
25
وتار
ئێستا بە شیێوەیەكی كرداری گۆڕان هاوكاری پارتی نەكردوە ،پارتی هەوڵی جددی دەدات بزوتنەوەی گۆران بۆ ناو شەڕی دژ بە رۆژئاوا راكێشیت ،كۆبونەوەی رۆژی دوشەممەی رابردوی نێوان جێگری سەرۆكی پارتی و نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆران ،رازیبونی پارتی بۆ ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی بدرێنە بزوتنەوەی گۆران ،بۆ زیاتر نزیك كردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕانە لە پارتی و توركیا ،هەوڵدانە كە بزوتنەوەی گۆڕانیش لە دژایەتی كردنی رۆژئاوایكوردستانەوەبگلێنرێت پارتیش بۆ بزوتنەوەی گۆران مەرجدارە .دڵنیام مەرجەكانی ئەو دوو هێزە هێندە گرانە كە لە كۆتاییدا بێجگە لە پەشیمانی هیچی تر بۆ بزوتنەوەی گۆڕان نامێنێتەوە. من لەو ب��اوەرەدام كە سیاسەتەكانی بزوتنەوەی گۆران ،لە هەلبژاردنی ( )٩-٢١پەرلەمانی هەرێمی كوردستانەوە لە خرابەوە بەرەو خرابتر دەچێت، بە بێ ئەوەی دەسەاڵتی هەرێمی كوردستان هیچ گۆرانكاریەك لە سیستەمی حوكمڕانیدا بكات، بزوتنەوەكە بڕیاریدا بەشداری لە حكومەتی ئایندەدا بكات .كاتێك بزوتنەوەی گۆڕان بینی دەنگی هاواڵتیان فاكتەری سەرەكی نیە بۆ بەدەستخستنی دەسەاڵت، لە باتی ئەوەی بە بڕیارە هەڵەكەی بەشداریكردنی دەسەاڵتدا بچیتەوە ،بریارێكی تری دا و چووە ناو بەردئاشی توركیا و پارتیەوە ،ئەمەش سەرەرۆییەكی سیاسیە كە بزوتنەوەی گۆڕان دەیكات ،لەبەر ئەوەی پشتیوانی توركیا و پارتی بۆ بزوتنەوەی گۆران لە هەموو بارێكدا ئامادە نیە و مەرجدارە و ئەگەری پەرچەكرداری توندی یەكێتی و حكومەتی ئێراق و واڵتی ئێرانی بە دواوەیە دژی بزوتنەوەی گۆران، لەو بارەدا دەنگدەرانی سنوری پاریزگای سلێمانی بە دۆست و الیەنگرای بزوتنەوەی گۆرانیشەوە ،بیری لێدەكەنەوە ،كە لە كاتی سەركەوتنی بزوتنەوەی گۆران لە پاریزگای سلێمانیدا ،ئەگەری دروستبونی
توندوتیژی و پێكدادان دیتە ئاراوە و ئارامی شارەكە تێكدەچیت ،لەبەر ئەوەی لە سایەی ئەو هاوپەیمانیە دەسەاڵتخوازیەی نێوان توركیا و پارتی و بزوتنەوەی گۆراندا ،دەنگی خەڵك خزمەتی سیاسەتی توركیا و پارتی دەكات و ئایندەی بزوتنەوەی گۆران لێڵ دەكات ،بۆیە من بە دوری نازانم دەنگدەری هەرێمی كوردستان و بە تایبەتی دەن��گ��دەری پاریزگای سلێمانی ،كاتیك دەچێتە سەر سندوقی دەنگدان، دەنگ بۆ هاوپەیمانی توركی و پارتی و گۆران نەدات و نەوەك چارەنوسی شارەكەی بەرەو ئایندەیەكی نادیار بڕوات. ل��ە س��ەر ئاستی ن��اوخ��ۆی هەرێمی كوردستان سیاسەتەكانی پارتی و گۆران تا دێت لە یەك نزیك دەبنەوە ،بەاڵم بۆ دژایەتی كردنی رۆژئاوای كوردستان ،تا ئێستا بە شیێوەیەكی كرداری گۆڕان هاوكاری پارتی نەكردوە ،پارتی هەوڵی جددی دەدات بزوتنەوەی گۆران بۆ ناو شەڕی دژ بە رۆژئاوا راكێشیت ،كۆبونەوەی رۆژی دوشەممەی رابردوی نێوان جێگری سەرۆكی پارتی و نوێنەرانی بزوتنەوەی گ��ۆران ،رازیبونی پارتی بۆ ئەوەی وەزارەت��ی پێشمەرگە و وەزارەت��ی دارایی بدرێنە بزوتنەوەی گ��ۆران ،بۆ زیاتر نزیك كردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕانە لە پارتی و توركیا ،هەوڵدانە كە بزوتنەوەی گۆڕانیش لە دژایەتی كردنی رۆژئاوای
كوردستانەوە بگلێنرێت ،بە تایبەتی پۆستی وەزارەت��ی پێشمەرگە بۆ ئەو مەبەستە گرنگە، لەبەر ئەوەی لە ماوەی رابردودا تا ئیستاش ،پارتی لە رێگەی پێشمەرگەوە ئابلوقەی خستۆتە سەر رۆژئاوا ،ئێستاش لە رێگەی هێزی پێشمەرگەوە خەندەق لە نێوان باشور و رۆژئاوادا هەڵدەكەنرێت، ئەگەر بزوتنەوەی گ��ۆران لەم كاتەدا پۆستی وەزارەت��ی پێشمەرگە وەربگرێت ،بە شێوەیەكی راستەوخۆ ،بزوتنەوەی گۆران دەست بە دژایەتی رۆژئاوا دەكات و پارتیش كەمێك پشوو دەدات. ئ���ەم ج����ۆرە س��ی��اس��ەت��ان��ە ك���ە س��ی��اس��ەت��ی پیالنگێڕیە(موئامرە)یە ،كەلتوری سیاسی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستە و كوردیش پەیڕەوی دەكات، ب��ەاڵم سیاسەتی چارەسەركردنی كێشەكانی ك��وردس��ت��ان نییە ،سیاسەتی قوڵكردنەوەی كێشەكانە ،سیاسەتێكە ئاشتی كۆمەاڵیەتی كۆمەڵگای كوردستان دەخاتە مەترسیەوە و كێشەی رەوای گەلی كورد لە چارەسەری دوردەخاتەوە، بۆیە گرنگە گەلی كورد لەم جۆرە سیاسەتانە بەئاگا بێت و ئاگاداری هێزە سیاسیەكانی باشوری كوردستان بكەنەوە دەست لەم جۆرە سیاسەتانە هەڵگرن و سیاسەتێكی نەتەوەیی و دیموكرات پەیڕەو بكەن.
وتار
26
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
پرۆسەی ئاشتی و ئەگەرەكانی بەردەم ئەردۆغان!! ن /لوقمان عەبدوڵاڵ بزاڤی ئازادیخوازی گەلی كوردستان بەپێشەنگایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان هەر لەسەردەمی دامەزراندنیەوە بڕوای بە تێكۆشانی دیموكراتیانە، سیاسی و جەماوەری هەبووە ،لەو سۆنگەیەوە ؛ لەسەردەمی گەاڵڵەبوونی ه��زری ئەو رێبازە سیاسییە پەنابردن بۆ توندوتیژی و تێكۆشانی چەكداری جێگای باس نەبوو ،بەڵكو كاتێك كۆسپی بۆ نراوەتەوە ،رێگری لێكراوە و تەنانەت هێرش كراوەتە سەری بە ئامانجی خۆپاراستن و بەرگری لەخۆكردن چەكی بەكارهێناوە .تەنانەت دەستپێكردنی قەڵەمبازی ""15ی ئابی""1984یش وەك پەرچەكدار و وەاڵمدانەوەیەكی كودەتای سەربازی""12ی ئەیلولی" ،"1980دەستگیركردنی ه��ەزاران ئەندام و دەیان هەزار الیەنگرانی ئەو بزاڤە و دڕندایەتیەكانی رژێمی تورك لەزیندانەكانی توركیا بەگشتی و بەتایبەتیش وەك خاوەنداریكردن لەبەرخودانی زیندانەكانی ئامەد پێشكەوت. وات��ە وەك راستینەی ت��ەواوی سەردەمەكانی مێژووی دوور و نزیكی كوردان ئەو بزووتنەوەش بەئارەزووی خۆی و ئاشقبوون بەشەڕو چەكداریەوە، چەكی لەشان نەكردووە ،لەبەر ئەوەی هەڕەشە لەبوون ،ناسنامە و ژیانەكەی كراوە ،بەناچاری بۆ بەرگریكردن لەبوون و ناسنامەكەی دەستی بۆ چەك بردووە و تێكۆشانی چەكداری وەك یەكێك لەرێبازەكانی تێكۆشان و بەرگریكردن لەنەفس و نیشتمانی هەڵبژاردووە. هەر لەچوارچێوەی ئەو حەقیقەتەشدا بەردەوام بەدوای هەل و دەرفەتێكدا گەڕاوە كە زەمینەی دیالۆگ و دانوستاندن بڕەخسێت و هەوڵەكان لەمیانی رێ��ب��ازی دی��ال��ۆگ و دانوستاندنەوە چڕبكرێتەوە ت��ا كێشەی ك��ورد و دۆزەك���ەی بەرێگەچارەی دیموكراتیانە بەچارەسەری بگات. لەمیانی ئ��ەو راستیەشەوە ب���ەردەوام یەكێك لەگوتە گرنگ و بەرچاوەكانی رێبەر ئاپۆ"بەدوای موخاتەبێكدا دەگەڕێم" بووە؛ چونكە حوكمڕانان و كاربەدەستانی دەوڵەتی تورك بەردەوام نكۆڵیان لەبوون و ناسنامەی كورد كردووە و تەنانەت بە مەسەلەیەكی ئاسایشی و سەربازییان دان��اوە، بۆیەش جگە لەقڕكردن و ئاسیمیالسیۆن بیریان لەرێگا و رێبازێكی دیكە نەدەكردەوە. لەروانگەی فاشیزمی توركی سپی"پارتی گەلی ك��ۆم��اری نوێنەرایەتی دەك����ات" ،ك��ە خۆیان بەدامەزرێنەری كۆمار دادەنێن و ئەو كۆمارەشیان لەمیانی نكۆڵیكردن لەبوون ،ناسنامە و مافی كوردان دامەزراندووە ،هەركەسێكی لەتوركیادا دەژیت توركە ،دەشێت بنەچەیان بۆ نەتەوە و ئەتنیكی دیكە بگەڕێتەوە ،بەاڵم ئیتر توركن و كراون بەتورك "،لەم روانگەشەوە وەك توركێك
خاوەن مافن. ل���ەروان���گ���ەی ف��اش��ی��زم��ی ت��ورك��ی رەش"ك����ە نەژادپەرستەكان و پارتی بزوتنەوەی میللیگەرایی نوێنەرایەتی دەك��ات" هەركەسێكی لەتوركیادا دەژێت توركە ،پێویستە نەژادێكی سافی تورك هەبێت ،بۆیەش لەناوبردنی ئەتنیك و نەتەوەكانی دیكە بە پێویست دەزانێت. هەرچی فاشیزمی توركی سەوزە"كە ئەمڕۆ پارتی دادوگەشەپێدان نوێنەرایەتی دەك��ات" ،نكوڵی راستەوخۆ لەبوونی كورد و كێشەكەی ناكات، ب��ەاڵم دان بەمافەكانی دانانێت وەك گ��ەل و نەتەوەیەك ،لەجیاتی نكوڵی و قڕكردن سیاسەتی ئاسیمیالسیۆن و ئەنتگراسیۆن"تواندنەوە و ماڵیكردن" پەیڕەو دەكات .لەو سۆنگەیەوە الی ئەم رەوتە كورد وەك تاكەكەس بوونی هەیە نەك گەل و نەتەوە ،واتە كورد هەیە ،بەاڵم مافی نییە. بەدرێژایی مێژووی توركیا ئەم رەوتانە هەمان سیاسەتیان سەبارەت بە دۆزی ك��ورد پەیڕەو كردووە ،تەنیا ئەوە نەبێت كە گۆرانكاری لەشێوازی مامەڵەكردن رووی���داوە .رێبەر ئاپۆ ب��ەردەوام بەدوای موخاتەب گەڕاوە ،بەاڵم بەهۆی زاڵبوونی ئەو سێ رەوتە ،موخاتەب دەرنەكەوتووە ،ئەگەر زەمینەی دەركەوتنی رەخسابێ یەكسەر لێیدراوە و لەناوبراوە؛ چونكە بەگوێرەی دەوڵەتی هاوتەریب ـ سێبەر كێشەی كورد هێڵی سوورە و هەركەسێك بیبەرزێنێت ،پێویستە باجەكەی بدات .هەر ئەوەش بوو كە بەسەر توركوت ئۆزالی سەرۆككۆمار هات كە ژەهرخوارد كرا .نەجمەدین ئەربەقان و بڵند ئەجەویدیش لەالیەن هەمان هێزەوە لەسەر كار البران. ب��زاڤ��ی ئ��ازادی��خ��وازی ك��وردس��ت��ان ب����ەردەوام هەوڵیداوە زەمینەی دانوستاندن و رێگە چارەی دیموكراتیانە بڕەخسێت و لەو پێناوەشدا چەندین ئاگربەستی یەكالیەنەی راگەیاند ،كە زۆربەی ئەو ئاگربەستانەش لەسەردەمی دەسەاڵتدارێتی پارتی دادوگەشەپێدان بوو ،بەاڵم وەاڵمدانەوەی حكومەتی توركیا تەكتیكی و كات بەسەربردن بوو .تەنانەت بەژەهرخواردكردنی رێبەر ئاپۆ ،دەرخستنی یاسای دژە تیرۆر ،ئۆپەراسیۆنی سەربازی و قڕكردنی سیاسی"داخستنی پارتی سیاسی و دەستگیركردنی هەزاران سیاسەتمەدار"وەاڵمی داوەت��ەوە و یەك بەدوای یەك ئاگربەستەكانی مایەپووچ كردووە. دواج��اری��ش كەئاگربەست و پ��رۆس��ەی ئاشتی و دان��وس��ت��ان��دن��ەك��ان پ��ووچ��ەڵ��ك��رای��ەوە دوای هەڵبژاردنەكانی ""2011پەرلەمانی توركیا بوو؛ كۆتایی بەو دانوستاندنە هێنا كە لە" "2008لەئۆسلۆ دەستی پێكردبوو و نوێنەری نێودەوڵەتیش تێیدا ئامادەبوون. دوای تێكدانی ئەو ئاگربەستە حكومەتەكەی ئ��ەردۆغ��ان شەڕێكی سەرتاسەری دژی گەلی كورد و بزوتنەوە ئازادیخوازەكەی دەستپێكرد.
گۆشەگیریەكی رەه��ای بەسەر بەرێز عەبدوڵال ئ��ۆج��االن داسەپاند ،هەڵمەتیكی بەرفراوانی دەستگیركردنی دەستپێكرد كە تەنانەت پارێزەرانی ئۆجاالن و رۆژنامەوانانیشی گرتەوە ،شانبەشانی بەڕێوەبردنی شااڵوێكی ب��ەرف��راوان��ی تیرۆر و توقاندن ،كۆمەڵكوژی لەجۆری رۆبۆسكی ئەنجامدا و ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكانی خۆی بەدژوارترین ئاست گەیاند .لەبەرامبەردا شانبەشانی بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لەزیندان ،ب��ەرخ��ودان و چاالكیە جەماوەریەكان پەرەیسەند ،بەهەزاران زیندانی لەزیندانەكانی توركیا و باكوری كوردستان مانیان گرت ،لەالیەكی دیكەشەوە لەبواری سەربازی سوپای تورك بەرامبەر هێزەكانی پاراستنی گەل شكستی هێنا و بۆ جاری یەكەم بوو جوگرافیایەكی ب��ەرف��راوان بكەوێتە ژێ��ر كۆنترۆڵی گەریالوە، تەنانەت جەنرالەكانی توركیا بۆ جاری یەكەم دانیان بەبنبەستبوون و بێچارەبوونی خۆیان دانا، كاتێك ئەم دۆخە لەگەڵ قووڵبوونەوەی قەیران و ملمالنێیەكانی ناوخۆی توركیا و تێكچوونی پەیوەندییەكانی دەوڵەتی تورك لەگەڵ هەندێك هێزی هەرێمی و جیهانی گەیشتنە یەك ،ئیتر دەوڵەتی تورك و حكومەتەكەی لەدەرەتانێك دەگ����ەڕان ت��ا لێیەوە ل��ەم دۆخ���ە ن��اه��ەم��وارە رزگاریان بێت ،هەروەها نزیك بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكانیش ئەمانە هەموویان ئەو فاكتەرانە بوون كە حكومەتی ئاكەپە ناچاری پەسەندكردنی ئەو پرۆسەیە بێت كە رێبەری گەلی كورد بەرێز عەبدوڵال ئۆجاالن دەستپێشخەری بۆ ك��رد و پێشكەشی ئەو حكومەتە و دەوڵەتی كرد. ساڵێك بەسەر پرۆسەی ئاشتی تێپەڕ بوو كە بەرێز عەبدوڵال ئۆجاالن ل��ەن��ەورۆزی ""2013 رایگەیاند و بەپرۆسەی رزگ��اری دیموكراتیك و بونیادنانی ژیانی ئازاد ناویبردووە .دوای ساڵێك كاتێك ئەنجام و دەسكەوتەكانی ئەو پرۆسەیە هەڵسەنگێنین بێگومان وەك چۆن سوودێكی باشی بۆ پارتی دادو گەشەپێدان و خودی ئەردۆغان هەبووە ،دەسكەوتی گرنگ و هەمەالیەنیشی بۆ گەلی كوردستان ،بزاڤە ئازادیخوازەكەی و رێبەرایەتیەكەی هەبووە ،ئەمەش لەچەندین بواری سیاسی ،دبلۆماسی ،راگەیاندنی ،رێكخستنی و جەماوەری رەنگیداوەتەوە. بێگومان دوای هەڵبژاردنە خۆجێییەكانی توركیا و سەركەوتنی ئاكەپە لەتوركیا و بەدەپە"پارتی ئاشتی و دیموكراسی" لە باكوری كوردستان جارێكی دیكە ئاراستەو ئەنجامی ئاگربەست و پرۆسەی دانوستاندن بۆتە رۆژەڤ و ئیتر یەكالكردنەوەی و بەئەنجام گەیشتنی خۆی دەسەپێنێت. پارساڵ كاتێك ئەم پرۆسەیە دەستی پێكرد ل��ەن��ام��ەی��ەك��ی" "20الپ��ەڕەی��ی تایبەت ك��ە بۆ كۆنسەی بەرێوەبەرایەتی"كەجەكە"ی ناردبوو،
Roji_Wilat@yahoo.com
بەرێز ئۆجاالن باسی لەسێ قۆناخی پرۆسەكە كردبوو .قۆناخی یەكەم دانوستاندن و دیالۆگ، قۆناخی دووەم ،مفاوەزات و رێكەوتنی دووالیەنە و نووسراو ،قۆناخی سێیەم؛ ئاساییبوونەوە. بێگومان لەهەر قۆناخێكیشدا كۆمەڵێك ئەرك و بەرپرسیارێتی هەبوو كە دەكەوتە سەرشانی هەردوو الیەن و هەریەكە و لەالی خۆیەوە دەبوایە هەنگاوی بۆ بنێت .راگەیاندنی ئاگربەست و دەستپێكردنی پاشەكشێ و رەچاوكردنی زمانی راگەیاندن ...هتد .ئەو هەنگاوانە بوون كە دەبوایە الیەنی كوردی جێبەجێی بكات كە بێ دوو دڵی و یەكالیەنە جێبەجێ كران .دەبوایە دەوڵەتیش زەمینەی یاسایی بۆ پاشەكشێ بڕەخسێنێ، ئۆپەراسیۆنەكان بوەستێت .دەوڵەت ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكانی وەستاند ،بەاڵم زەمینەی یاسایی بۆ پاشەكشێ نەرەخساند كە ئەمەش وایكرد دواتر پاشەكشێ بوەستێ. س��ەرب��اری پێشلكاری و ناجدیەتی حكومەت لەقۆناخی یەكەم ،بەاڵم دیسان رێبەر ئۆجاالن لەدوا دیدارەكانی خۆی لەگەڵ شاندی بەدەپە و براكەی باسی ئەوەی كردووە كە قۆناخی یەكەم كۆتایی هاتووە و ئیتر پێویستە قۆناخی دووەمی پرۆسەكە دەست پێبكات كە ئەویش قۆناخی مفاوەزات و رێككەوتنی دوو الیەنەیە ،سەرەكیترین مەرجی دەستپێكردن و سەركەوتنی ئەو قۆناخە بوونی زەمینە و هەلومەرجی یاساییە. ئێستا ح��ك��وم��ەت��ەك��ەی ئ���ەردۆغ���ان ب��ەه��ۆی سیاسەتەكانی سەبارەت بە ئیخوانەكانی میسر، مەسەلەی ئابڵوقەی سەر ئێران و پێشێلكردنی ئەو ئابڵوقە ،هەروەها بەهۆی سیاسەتەكانیان سەبارەت بە سوریا و پشتگیریكردنی هێزە توندڕەوەكان وسیاسەتی نەوت لەگەاڵ هەرێم و ئەو دۆخەی لە ئێراق دروستی كردووە ناكۆكی لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتیەكان"بەتایبەتی ئەمریكا" و هەرێمیەكان دەرك��ەوت��ووە ،لەناوەخۆشی لەگەل جەماعەتی گولەنیەكان لەنێو ملمالنێ و كێشمەكێشێكی دژواردایە و هەڵوێستی كەمالیستەكانیش لەبارەی ئاكەپە و حكومەتەكەی دەزانرێت .هەرچەندە دوای هەڵبژاردن ئاكەپە هەوڵبدات جارێكی دیكە سازش لەگەڵ ئەمریكادا بكات ،بەاڵم پێدراوەكان و رووداوە بەرجەستەكان پێمان دەڵێن ناوەندە گرنگەكانی بڕیار لەدەرەوە لەگەل هێزەكانی دیكەی ناوەوەی توركیا هاوڕان كە كۆتایی بەدەسەاڵتی ئەردۆغان و پارتەكەی بێنن ،هەر نەبێت سنورێكی بۆ دابنێن و هەندێك لەداخوازیەكانی خۆیان بەسەریدا بسەپێنن ،ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوو هەڵبژاردنی دیكەی گرنگ"هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پەرلەمان" لەپێش توركیایە. ئێستا لەتوركیا باس لەسێ ئەگەر یاخود سیناریۆ دەكرێت .سیناریۆی یەكەم :هێزە تاریكەكان ،واتا هێزەكانی سەربە دەوڵەتی هاوتەریب"دەوڵەتی سێبەر"یان لەرێگای كودەتایەكی هاوشێوەی میسر"ئەگەر هەلومەرج رێگا بدات"یاخود لەرێگای دووبارەكردنەوەی رووداوگەلێكی هاوشێوەی پاركی
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
گ��ەزی و بەرفراوانكردنی ،بەشێوەی ئۆكرانیا كۆتایی بەدەسەاڵتی ئاكەپە و ئەردۆغان بێنن ،كە ئەمەش دەرئەنجام و دۆخی زۆر جیاواز لەگەڵ خۆی دێنێت. سیناریۆی دووەم :گەر ئەمریكا پەسەندی بكات ئەردۆغان و پارتەكەی ل��ەدەرەوە جارێكی دیكە س��ازش لەگەڵ ئەمریكا ـ ئیسرائیل بكاتەوە، ل��ەن��اوەوەش��ی س��ازش ل��ەگ��ەڵ ئەرگەنەكۆن و هاوشێوەكانی بكات و بەمجۆرە درێژە بە تەمەنی خۆی بدات. سیناریۆی سێیەم :شانبەشانی ئاساییكردنەوەی پ��ەی��وەن��دی��ەك��ان��ی ل��ەگ��ەڵ دەرەوە ،گۆڕینی سیاسەتەكانی سەبارەت بە سوریا بەجۆرێك لەدژایەتی كورد دوور كەوێتەوە و زیاتر لەگەڵ بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا بێتەوە ،لەناوخۆ رێككەوتنێكی بنەڕەتی لەگەڵ كوردان پێش بخات و هەنگاو بۆ چارەسەری دیموكراتیانە بنێت، بەمجۆرەش درێ��ژە بەتەمەنی خ��ۆی دەدات و سەركەوتن لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەماندا مسۆگەر دەكات. بە درێژایی ئەو ساڵەی پرۆسەی ئاشتی حكومەتی ئاكەپە بە شێوەیەكی بەرفراونتر لەجاران پەرەی بە بەردەوامكردن و دروستكردن و زیاتركردنی بنكە سەربازیەكانی ناو باكوری كوردستان داوە. بە دەیان بەنداوی بە ئامانجی سیاسی و سەربازی دروستكردووە ،لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاریش شانبەشانی چەكی نوێ و جبەخانەیەكی زۆر دەیان هەزار سەربازی دیكەی هێناوەتە باكور و سنورەكان و شانبەشانی ئەمەش ئەردۆغان بە ئاشكرا گۆڕانكاری یاسایی و رەخساندنی زەمینەی یاسایی و هەنگاونان بۆ مفاوەزاتی رەتكردۆتەوە. واقیعی بەرجەستە و هەنگاوە كرداریەكانی حكومەتی ئاكەپە روون و ئاشكرا پێشانمان دەدات كە ئامادەكارییەكان بۆ شەڕێكی سەرتاسەری و بەرفراوانە. ل��ە راستیدا دوو پ��رۆس��ە ل��ە توركیا بەڕێوە دەچێت ،یەكەمین پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دێموكراتیانەی رێبەر ئاپۆیە كە هەڵوێستی ستراتیژیە ،ئامانجی ئاشتی و پێكەوەژیانی گەالنە، لەم پێناوەشدا رۆژانە فیداكاری دەكرێن .پرۆسەی دووەم پرۆسەی ئەردۆغان و پارتەكەیەتی كە هەڵوێستی تاكتیكانەیان بەرامبەر پرۆسەی دانووستاندنەكە هەیە .خ��وازی��ارن لە رێگەی خەڵەتاندن و دەستخەرۆكردن كات قازانج بكەن. لە الیەكەوە لە میانی دۆخی ئاگربەستەوە لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتن بەدەست بێنن ،لە الیەكی دیكەوە لە هەموو بوارەكان سیاسەتی توانەوە و ماڵیكردن بەرامبەر گەلی كورد و بزوتنەوەكەی پەێڕەو بكەن .ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كە دۆخی پروسەكە یەكالیی ببێتەوە ،ئەگەر ئەردۆغان و پارتەكەی خواستی چارەسەركردنی كێشەی كوردی هەیە .پێویستە زەمینە یاساییەكەی ئامادە بكرێت ،چونكە ناكر ێ و ناشێت پڕۆسەكە لەسەر شانی تاكە الیەنێك بەڕێوە بچێت.
27
وتار
لە راستیدا دوو پرۆسە لە توركیا بەڕێوە دەچێت، یەكەمین پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریدێموكراتیانەی رێبەر ئاپۆیە كە هەڵوێستی ستراتیژیە،ئامانجیئاشتی و پێكەوەژیانی گەالنە ،لەم پێناوەشدا رۆژانە ئامادەكاری دەكرێن .پرۆسەی دووەم پرۆسەی ئەردۆغان و پارتەكەیەتیكەهەڵوێستی تاكتیكانەیانبەرامبەر پرۆسەیدانووستاندنەكە هەیە .......... ئێستاحكومەتەكەی ئەردۆغان بەهۆی سیاسەتەكانیسەبارەت بەئیخوانەكانیمیسر، مەسەلەی ئابڵوقەی سەر ئێران و پێشێلكردنی ئەو ئابڵوقە ،هەروەها بەهۆی سیاسەتەكانیانسەبارەت بە سوریا و پشتگیریكردنی هێزەتوندڕەوەكان"بەتایبەتی ئەمریكا" و هەرێمیەكان دەركەوتووە ،لەناوە خۆشی لەگەل جەماعەتی گولەنیەكان لەنێو ملمالنێ و كێشمەكێشێكیدژواردایەو هەڵوێستیكەمالیستەكانیش لەبارەی ئاكەپە و حكومەتەكەیدەزانرێت .......... بێگومان دوای هەڵبژاردنە خۆجێیەكانی توركیا و سەركەوتنیئاكەپەلەتوركیا و بەدەپە"پارتی ئاشتی و دیموكراسی" لە باكوری كوردستان جارێكی دیكە ئاراستەوئەنجامیئاگربەست و پرۆسەی دانوستاندن بۆتە رۆژەڤ و ئیتر یەكالكردنەوەی و بەئەنجام گەیشتنی خۆی دەسەپێنێت
وتار
28
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
تەنگژەكانی ئێراقو كوردستان ئاڵۆزتر دەب نو كابینەی هەشتەمی حكومەتی بنكە فراوانیش دوادەكەوێت ن /رابەر رەشید تابلۆی ئێراقێكی تەمومژاوی: گەالنی ئێراق لە سۆنگەی ژیانیان لەناو چوارچێوەیەكی پینەوپەڕۆكراو بەناوی دەوڵەتی ئێراقی عەرەبییەوە كە داگیركەران بەزۆری زۆرداری و لەپێناو بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆیان ،هەر لە سەرەتای بیستەكانی سەدەی رابردووەوە دایانمەزراندو بنەماو كۆڵەگەكانیشی وەكو دەوڵەتێك هەر بە خواروخێچی راگیركران ،ئیدی لەو رۆژەوە دەسەاڵتدارانی یەك لەدوای یەكی ئەم دەوڵەتە عەرەبییە رەگەزپەرستە جوغزێكی رەگەزپەرستانەیان بەدەواندەوری ئێراقی عەرەبیدا كێشاو دەستیاندایە داگیركاریی ناوخۆیی و سڕینەوەو پاكتاوكردنی گەالنی دیكەی غەیرە عەرەبیی ئەو دەوڵەتی ئێراقە ،بەمەش كلتوورێكی دژبەری یەكتری لەناو گەالنی ئەو ئێراقەدا رەگی داكوتاو چرۆی كردو لق و پۆپیشی دەركرد. تەنگژەكان رۆژ لەدوای رۆژ ئاڵۆزتر دەبن و سەرانی ئێراقیش لە هەمبەر ئەو تەنگژانەدا بێدەسەاڵتترو دەستەپاچەتر دەبن ،بەجۆرێك لە ئێستادا لەسەر ئەرزی واقیع دەوڵەتێك نەماوە بەناوی ئێراقەوە، چونكە كورد بەو هەموو پەرشوباڵوییەی خۆی و شیعەش بەهەمان شێوەو سووننەش لە جیاتی داكۆكیكردن لە ئێراق ،ئەوەندەی چاوبازێ و دڵداری لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەكاندا دەكات و خوازیاری ژیاندنەوەی كەلتووری بەعسە ،نیو ئەوەندە لە خەمی ئێراقدا نییەو نەتەوەو پێكهاتەكانی دیكەش وەكو كلدۆئاشوورو توركمان ،ئەوانیش سەرقاڵی جێبەجێكردنی كارنامەیەكی ئەوتۆن كە هەرگیز لە خزمەتی یەكڕیزیی گەالنی ئێراقدا نییە ،بۆ نموونە كلدۆئاشووری و ئەرمەنییەكان لە دەرئەنجامی ئەو ستەم و كوشتوبڕەی لە ئێراقدا تووشیان بووە، سااڵنێكی زۆرە سەرقاڵی بیركردنەوەن لە بەجێهشتنی ئێراق و كۆچكردن بۆ هەندەران و دەربازبوون لەم دۆزەخەی ناوی ئێراقە .توركمانەكانیش دابەشی سەر چەند ئاراستەیەكی سیاسی و ئاینزایی بوون و هەر الیەنەو دۆخەكە بۆخۆی رادەكێشێت :لەالیەك بەرەی توركمانیی وابەستەی توركیا هەمیشە لە خەمی جێبەجێكردنی كارنامەكانی رژێمی توركیایە لە ئێراق و بەتایبەتیش لە كەركوك ،هەندێكی دیكەشیان جاش رەفتارانە خۆیان خزاندۆتە ئامێزی ئەم حزبی كوردی و ئەو حزبەوەو بە دڵ دژو بە روو و رەفتار لەگەڵ هەردوو حزبی دەسەاڵتداری باشووری كوردستاندان، گریانی ئەمان بۆ هەریسەكەیە نەك بۆ حوسێن. لەالیەكی دیكەشەوە هەندێكیان بوونەتە داشی دامەی دەستی ئاراستە ئاینزاكانی شیعەوەو بە هەموو الیەكیان كۆمەڵگای توركمانییان دابەش دابەش و بڕبڕ كردووە كە یەكخستنەوەو یەكڕیزییان كارێكی وا ئاسان نەبێت. كوردیش وەكو كاراكتەرێكی كارا لەناو چوارچێوەو جوغزی ئەو ئێراقی عەرەبییەدا ،هەر لە سەرەتای
دامەزراندنییەوە وەكو دەوڵەتێكی نائاسایی بەهۆی پ��ەی��ڕەوك��ردن��ی سیاسەتێكی رەگەزپەرستانەی بەرتەسكی نەتەوایەتیی عەرەبییەوە كە لەالیەن حكومەتەیەك لەدوای یەكەكانیئێراقەوە پەیڕەوكراوە، هەمیشە لە خەباتێكی ب��ەردەوام و بێوچاندا بووەو پێیەكی لە شەڕو پێیەكی لە ئاشتیدا بووە .لەناو خ��ودی خۆیشیدا –بەهۆی دەستێوەردانی رژێمە داگیركەرەكان -كۆمەڵگایەكی كوردستانی تێكەڵە لە جاش و باش لێكەوتۆتەوەو كاریگەریی نەرێنیی كردۆتە سەر ئاشتەوایی كۆمەاڵیەتیش ،بۆیە چ لە ئێراق و چ لە باشووری كوردستان تەنگژەو قەیرانەكان رۆژ لەدوای رۆژ ئاڵۆزو تێكچڕژاوتر دەبن و دەلیڤەو دەروازەی چارەسەركردنی كێشەكانیش بەهەمان شێوە ئاڵۆزو پڕئەستەمتر دەبن و ئاسۆی ئایندەی پێكەوەژیانی ك��ورد لە چوارچێوەی ئ��ەو ئێراقی عەرەبییەدا ،تادێت ئاڵۆزو تەمومژاویتر دەبێت .ئەمە وێڕای ئەوەی رووبەرێكی فراوانی باشووری كوردستان، تا ئێستا بە داگیركراوی ماونەتەوەو خزێنراونەتە ناو مادەیەكی دەستووری مردووەوە. لەناو ئەو هەموو تەنگژەو تەمومژو نادیارییەدا لە ئێستادا هەڵبژاردنێكی سەرتاسەری لە ئێراقو هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق لە ئارادایەو بڕیاروایە 30ی نیسانی 2014لە سەرانسەری ئێراقدا ئەنجام بدرێت بە كوردستانیشەوە .بەشداریكردنی كورد لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی ئێراق لە ئەنجامی ئ��ەو وابەستەبوونەی ب��اش��ووری كوردستانە بە ئێراقەوە كە وەكو پێشتر ئاماژەمان پێیدا بەزۆری زۆرداری لەكاتی خۆیدا پێوەیان لكاندووە ،هەروەها نەبوونی یەك وتاری كوردستانییە لەسەر چۆنییەتی مامەڵەكردنی كورد لەگەڵ حكومەتی ئێراق و ئەو چوارچێوەیەی كە لە دەستووردا بۆی دانراوە ،ئەو دەستوورەی كە تەنها بڕیاربەدەستانی كورد خۆیان پێوە بەستۆتەوەو بڕیاربەدەست و سیاسەتمەدارانی عەرەبی شۆفێنیش تەنها بۆ شەڕی كات لەگەڵ كورددا باسی دەكەن و ئامادەش نین ،تاكە بەندێك ،یان بڕگەیەكی ئەو دەستوورە جێبەجێ بكەن ،نموونەش مادەی ()140ـ��ە لەو دەستوورە كە كاتی خۆیشی كاڵوێكی یاسایی بووە خرایە سەر بڕیاربەدەستانی كورد لە هەرێمی كوردستان و كەركوك و ناوچە داگیركراوەكانی دیكەیان خستە مەزادێكی ناو ئەو دەستوورە سەقەتەوە. بۆیە بە بۆچوونی زۆرب��ەی ئەوانەی لە زانستی سیاسەتدا ش���ارەزان ،بەشداریكردنی ك��ورد لەم هەڵبژاردنەی ئەمجارەو جارەكانی دیكەشدا ،تەنها بۆ رازیكردنی ئەمریكییەكان و رای گشتیی نێودەوڵەتی و رژێمە داگیركەرەكانی دەوروبەر بووە ،چونكە هیچ یەكێك لەوانە لەگەڵ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵ��ەت��ی ك��وردی��دا نین ،بەڵكو لەگەڵ مانەوەی باشووری كوردستانن لە چوارچێوەی ئەو ئێراقی عەرەبییەدا كە كورد جگە لە ئەنفال و كیمیابارانكردن
و رەشەكوژی ب��ەوالوە هیچ سوودێكی لەم ئێراقە نەبینیوە .لەالیەكی دیكەشەوە نەبوونی یەكوتاریی ك��ورد لە مامەڵەكردن لەگەڵ بەغدا ،ئەمەشیان دەردێكی كوشندەی دیكەیەو زیاترو زیاتر تابلۆكەی بەسەریەكدا شێواندووەو تەمومژاویتری ك��ردووەو ئاسۆیەكی روونیشی لێ بەدیناكرێت .چونكە نە ئەوەتە بەیەكجاری دەستبەرداری ئەم ئێراقی عەرەبییە ببنو نە ئەوەشیان لە باردایە جاڕی دەوڵەتی كوردی بدەن ،بۆیە هەر ناوە ناوە لەگەڵ حكومەتی بەغدادا وەكو یاری مندااڵنە لەگەڵ یەكتر زویرو دڵگیر دەبن و دواتر ئاشت دەبنەوەو موویان بە بەینەوە ناچێت، كە دواترینیان بڕینی قووتی خەڵك بوو لەالیەن خودی سەرۆكوەزیرانی ئێراقەوەو ئەمەش درزو ناكۆكیی زیاتری خستەنێوان هەردووالوە. ب��ە بۆچوونی دڵ��س��ۆزان و خەمخۆرانی پرسی نەتەوایەتی و ئایندەی كوردستانیش ،تاكە چارەسەر یەكڕیزی و یەكوتاری كوردانی باشوورە لە هەمبەر ئەو سیاسەتەی كە لە بەغداوە دژی هەرێمی كوردستان پەیڕەو و پیادە دەكرێت ،بەاڵم وەكو پێشتر ئاماژەمان پێیدا ،ئەو یەكڕیزی و یەكوتارییە الی بڕیاربەدەستانی باشووری كوردستان بوونی نییەو هەتا ئەم كلكایەتی و وابەستەییە بە واڵتانی دەوروبەرو هەرێمایەتییەوە لە ئارادابێت و پاوانخوازیی ناوخۆیی و قۆرخكردنی سیاسەت و سامانی نەتەوایەتی بەدەست الیەنێكی دی��اری��ك��راوەوە بێت و ئامادە نەبێت هەتا لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەكانی خۆیشیدا سازشیان لەسەر بكات ،ئەوا ئاسۆی ئایندەی ئەم پێكەوەژییانەی كورد لە چوارچێوەی ئەم ئێراقی عەرەبییەدا هەر بە ئاڵۆزی دەمێنێتەوە ،چونكە بڕیاری سیاسیی چارەنووسساز پێویستیی بە یەكوتاری و كۆدەنگیی هەمووالیەك هەیەو بە سیاسەتێكی دووفاقییانە ناكرێت .بڕیاردان لە مانەوە لە چوارچێوەی ئێراق ،یان دەرچوون لەم چوارچێوەیەو راگەیاندنی فۆرمێكی سیاسییانەی دیكە، بڕیارێكی بوێرانەو سیاسییانەی نەگۆڕی پێویستە كە ئەمەیان الی بڕیاربەدەستانی باشووری كوردستان بوونی نییەو لەم هەلومەرجەو بەم ئاراستە سیاسییەی ئێستاش نە بوونی دەبێت و نە هەنگاوی بۆ دەنرێت و نەدێتەدیش. تابلۆی قەیراناویی هەرێمی كوردستان: لە ئەنجامی وابەستەیی وباوەڕ نەكردن و بێ متمانەیی و هەوڵی پاشقولدانی یەكتری و بوونی پێشینەیەكی قێزەونی یەكتركوژی لەنێوان زۆرێك لەو حزبانەی لە ئێستادا خاوەنی پێگەو جەماوەرو دەسەاڵتی سیاسین لە هەرێمی كوردستاندا ،تابلۆیەكی وای نەخشاندووە، لەوانەیە بینەری ئاسایی س��ەرەدەرە لەو تابلۆیەی واقعی حاڵی ئێستای هەرێمی كوردستان دەرنەكات بە ناوچە داگیرو دابڕێندراوەكانیشەوە ،چونكە هەر حزبێك لەو حزبانە ئەوەندەی لە خەمی دەسەاڵت و پێگەی خۆیدایە ،نیو ئەوەندە بیری بەالی پاراستنی
Roji_Wilat@yahoo.com
ئاسایشی نەتەوەیی و ئایندەی كوردستاندا ناچێت و هەڵپەی بەهێزكردن و قۆرخكردنی دەس��ەاڵت وایلێكردوون سڵ لە هیچ هەنگاوێك نەكەنەوە كە دژی پرسە نەتەوایەتییەكانی كوردیش بێت. بەاڵم خوێندنەوەو تێگەیشتن لە تابلۆكە بۆ كەسانی هوشیارو بە ئاگا هێندە ئەستەم نییەو هەر كەسێك لەم بارەیەیانەوە بدوێنیت رێكوڕەوان پێت دەڵێت: نەبوونی رایەكی گشتی و جەماوەرێكی هوشیارو بااڵدەستیی ه��زری خیڵگەرایی و ناوچەگەرێتی و وابەستەیی بە داگیركەرانی كوردستانەوەو هەڵپەی قۆرخكردنی هەموو دەسەاڵتەكان و پەیڕەوكردنی سیاسەتی "ئ��ەوەی خ��ۆم بۆ خ��ۆم ،ئ��ەوەی تۆش دەخ��ۆم" ،تابلۆكە بە ت��ەواوی شیتەڵ دەكاتەوەو رەگەزەكانی بۆ كەسێكی سادەش دەخاتەڕوو. لێرەدا ناچینە سەر پێشینەو رابردووی ئەو هەموو نەهامەتییەی كە ئەم حزبانە بەسەر چارەنووسی باشووری كوردستانیاندا هێناوەو چۆن و لە كوێ سازشیان لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان كردووەو كەی و لە كوێش سەنگەریان لەیەكتری گرتووەو ئاشتەوایی كۆمەاڵیەتیشیان وردوخ��اش ك��ردووە، بەڵكو راستەوڕاست دێمە سەر هۆكاری داوكەوتنی پێكنەهێنانی كابینەی هەشتەمی بنكە فراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە من وای دەبینم: ئ��ەو گیانی خ��ۆ ب��ە كوێخازانی و قۆرخكردنی دەسەاڵتەی كە ساڵەهای ساڵە ئەم حزبانە خوێنیان بۆ رشتووەو هەتا جاشایەتیشیان لەپێناودا كردووە، وا بە ئاسانی توانای دەربازبوونیان لێی نییەو بەو ئەقڵییەتە رەقهەاڵتووەی كە حزبەكان توانیویانە ئ��ەن��دام و دۆس��ت و الیەنگرەكانی خۆیانیان پێ دەستەمۆ بكەن ،درێ��ژەی��ان بەمجۆرە سیاسەتە سەقەت و نالۆژیكییە داوەو لە كەسایەتیی كەسەكانی خۆیاندا جێگریان ك��ردوون ،بەجۆرێك كە جگە لە وێنەو بەرژەوەندیی حزبەكەی خۆی بەوالوە هیچیتر نەبینێت و هیچیتریشی پێ شایستە نەبێت ،ئەم نابیانكردنەی جەماوەرو گەوجاندنەی تا ئەو رادەیە، كارێكی وایكردووە جگە لە خۆم هیچ كەسێكی دیكەم
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
قەبوڵ نەبێت ،هەڵبەتە ئەمەش جیهانبینییەكی نەخۆش و ناتەندروستەو بەر لە هەر شتێك پێویستیی بە نەشتەرگەری و چارەسەركردن هەیە .ئەگەرنا بۆ هەر ه��ەواڵ و دەنگۆیەك جەماوەری نەخۆشی حزب تەقەیان بە ئەستێرەكانەوە نەدەناو ئاسمانی شارەكانیان گوللەباران نەدەكرد!! هەر ئەم دەستەمۆكردن و نەبوونی رای گشتی و نەبوونی فشارە جەماوەرییەش وای لەو حزبانە كردووە كە گوێ بە پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی –بنكەفراوانی -هەرێمی كوردستان نەدەن و دەستی دەستی بە جەماوەری گەل بكەن كە لە ئێستادا زیاتر لە 200رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێپەڕیوە كە لە 2013/9/21لە هەرێمی كوردستاندا ئەنجامدراوە .ئەمەش بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگری دیكەیە كە ئەو حزبانە –حزبە براوەكان -بەرژەوەندیی حزبایەتی خۆیان دەخەنە سەرووی بەرژەوەندیی بااڵی گەلەكەمانەوەو لەسەر پۆستێكی دیاریكراو پێكهێنانی حكومەت دوادەخ��ەن و هیچ الیەكیان ئامادەنین بۆ ئەویتریان دابێنێت .هەر ئەمەش بێهواییەكی زۆری الی جەماوەر دروستكردووەو خەریكە ئاستی بێ متمانەیی بە حكومەتی ئایندە زیاتر دەبێت و دۆخەكە ئاڵۆزو تابلۆكە تەمومژاویتر دەكات و كێشە ناوخۆییەكان زیاتر دەبن و دەستبردن بۆ پرسە نەتەوایەتییەكانیش مەترسیدارتر دەبن ،وەكو پێكهێنانی حزبێكی وابەستە بۆ رۆژئ���اوای كوردستان و هەڵكەندنی خەندەق لەنێوان سنووری دەستكردی ه��ەردووالی باشوورو رۆژئاوای كوردستان كە ئەمەیان مەترسییەكی گەورەو ئابڵۆقەدانێكی ئاشكرایە بۆ سەر شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان. حكومەتێكی بێ ئۆپۆزیسیۆن: بەپێی زانستی سیاسەتی هاوچەرخ،بوونی هێزی ئۆپۆزیسیۆن لەناو پەرلەماندا رۆڵێكی كاراو ئەرێنی دەبینێت ،بەتایبەتی لەناو پەرلەمانێكی وەكو ئەوەی هەرێمی كوردستاندا ،چونكە سەرجەم پەرلەمانتاران، پەرلەمانتاری حزبن و بەبێ رێنمایی و رەزامەندی
29
وتار
حزبەكانیان زاخی ئەوە ناكەن رای خۆیان دەرببڕن. دەره��اوی��ش��ت��ەو دەرئەنجامی هەڵبژاردنی 21ی 9ی 2013و ئەو گۆڕانكارییانەی هاتنەئاراوەو ئەو جێگۆڕكێیەی لە رێ��ژەی دەن��گ و كورسییەكانی پەرلەماندا بۆ حزبەكان هاتنەپێش ،رێككەوتنی نێوان قەوارەو حزبەكانیشی ئاڵۆزتر كردووەو ئەگەر بەپێی دەنگی هاوواڵتییان بێت ،ئەوا چاوەڕوانی گۆڕانكاری دەكرێت ،بەاڵم ئەمەش جارێكیتر تابلۆكە شێواو و تەمومژاویتر دەكاتەوە ،چونكە هێزێكی گەورەی وەكو (ی.ن.ك) بە نموونە كە ئیدارەی سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و چەندین ناوچەی دیكەی بەدەستەوەیەو خاوەن هێزێكی گەورەی پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەكانەو ئەویش هاوشێوەی حزبی ركابەری خ��اوەن سیاسەتێكی قۆرخكارانەو پاوانكردنی سیاسەتەو لە ئێستادا وا بە ئاسانی مل بۆ داخوازییەكانی (پ.د.ك)و (گۆڕان) نادات و لە دەستدانی وەزارەتە هەستیارەكانی پێ هەرس ناكرێت ،پێداگری (گۆڕان)یش لە چوارچێوەی مافی هەڵبژاردنی خۆی بۆ وەرگرتنی هەندێك لە وەزارەتە هەستیارەكان و پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی تایبەتی (پ��ارت��ی)ش بۆ زیاتر درزخستنە نێوان (ی.ن.ك)و (گۆڕان) زیاتر دۆخەكەی تەمومژاویتر كردووەو پێكهێنانی حكومەتەكەی زیاتر دواخستووە. ب��ەاڵم ئ��ەوەی ب��ەالی خەڵكانێكەوە بۆتە مایەی نیگەرانی نەبوونی پەرلەمانێكی بێ ئۆپۆزیسیۆنە، چونكە ئەگەر هەر هەموو حزب و قەوارەكان بچنە ناو حكومەتەوە ،ئەوكاتە كێ رەخنەگرو چاودێر دەبێت بەسەر كارەكانی حكومەتەوە ،لەبەرئەوەی ئەوكاتە هەموو بڕیارو راسپاردەكان بە سازان لەگەڵ یەكتردا دەردەكەن .زۆر ئەستەمیشە هێزە بەرهەڵستكارەكانی پێشووی ناو پەرلەمان كە لەم حكومەتەیاندا بەشدار دەبن ،هەمان گوڕوتینی پێشوویان بمێنێت ،بەمەش پەرلەمانێكی دەستەمۆی حزب بۆ چوارساڵی ئایندە كارەكانی خۆی راییدەكات و ئەوەی حزب نەیڵێت و بڕیاری لەسەر نەدات ،بڤەو قەدەغەكراو دەبێت ..كورد وتەنی" :مانگەشەو سەر لە ئێوارە دیارە".
وتار
30
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
دار بەڕووەكە و ئاماژەكانی سەركەوتن؟
ن /كوردۆ شوانی تێكۆشانی خەباتكارانی باكوری كوردستان هاوتەریب لە گەڵ شۆڕشی شاخ و بەرخۆدانی پارتیزانی و چەكداری بۆ بەدەستهێنانی مافە زەوتكراوەكانی گەلی كورد ،گرنگیەكی زۆریشی بە تێكۆشانی مەدەنی و دیموكراسی داوە هەرچەندە ئاستەنگی و زەحمەتیەكی بێوێنەی بۆ هاتۆتە پێش لەو بوارەدا .كاتێك كە شۆڕشی ئازادی لە الیەن دەوڵەتی داگیركەری تورك و هاوپەیمانەكانیەوە بە تیرۆر پێناسە دەكرێت ،ئازادیخوازان و رێبەرانی شۆڕش دەستەوەستان نامێنن و گۆشەگیر نابن لە چوارچێوەیەكی دیاریكراودا ،لە دوای قەڵەمبازە مێژویەكەی پانزەی تەباخی ( )1984كە لە دوای چل ساڵ خامۆشی شۆڕش لە ناخی داگیركەرانی كوردستاندا چەخماخەیدا ،بە قەت پەنجەكانی دەس��ت س��اڵ تێنەپەڕی خەباتی م��ەدەن��ی و بەشداریكردنی هەڵبژاردن و هەنگاونان بۆ ئەو پەرلەمانەی تەنها بە ماڵی توركە شۆڤیەنیەكان دادەن���را دەستی پێكرد و زەنگێكی ت��ری بە ئاگاهێنانەوەیدا بەگوێی دوژمندا. ئەو پەرلەمانتارانەی لە سەرەتای نەوەدەكاندا ب��ە پشتیوانی گەلی ئ��ازادی��خ��واز و شۆڕشی شاخ گەیشتن بە هۆڵی پەڕلەمان و دەن��گ و ڕەنگی كوردی ئازادیان گەیاندە هەموو جیهان وەرچەرخانێكی گەورەیان لە خەبات و تێكۆشانی ئ��ازادی��دا ئافراند ،هەرچەندە دەسپێكی ئەو پێواژۆیە بە گرتن و زیندانیكردن و ڕاوەدوونانی
نوێنەرانی گەلی كورد دەركەوت و درێژەی كێشا، بەاڵم سەرەتایەكی زۆر گرنگ بوو بۆ گەیشتن بەم ساتەوەختەی كە دەسكەوتی مێژویی لە باكوری كوردستان بەدەستخراوە ،ئاشكرایە بۆ ئەوەی كورد هەمیشە وەك تیرۆریست و شەڕخواز بدەنە ناساندن ب��ەردەوام ئاستەنگیان لە پێش خەباتی مەدەنی بۆ سازكردووە و چەندین جار ئەو پارتانەی بە شێوەی یاسایی كار و خەباتیان دەكرد یاساخ كراون و هەڵوەشێنراوەتەوە ،ئەوەی گرنگە و شكستی بە پیالنەكان هێناوە كۆڵنەدان و بەردەوامی گەلی كورد بووە لە تێكۆشان ،لە دوای یاساخكردنی هەر پارتێك لە ماوەیەكی كەمدا پارتێكی دیكەیان دامەزراندووە و درێژەیەیان بە خەبات و تێكۆشانی مەدەنی و دیموكراتیداوە. ئەو پارتانەی ڕۆڵ و كاریگەریەكی بەرچاویان هەبوو لە خەباتی مەدەنی و دیموكراسیدا بە شێوەیەكی نایاسایی لە الی��ەن دەوڵ��ەت و حكومەتەكانی توركیاوە یاساخ ك��راوەن دیار ترینیان پارتی دیموكراتی گەل "ه��ادەپ" ( )1994بە لۆگۆی پەپولە و پارتی گەلی دیموكراتی"دەهاپ" ( )1997بە لۆگۆی مەشخەڵ و پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی "دەتەپە" ( )2005بە لۆگۆی گوڵ لە كارو خەباتدا ب��وون ،لە ( )2009/3/29بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیەكان پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی"دەتەپە" سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەست هێناو توانی نەوەد و هەشت شارەوانی لە باكوری كوردستان لە دەستی داگیركەران دەربهێنێت ،لە دوای ئەو سەركەوتنە مەزنە
دوژمنانی گەلی كورد دڕەندانە كەوتنە پەالماردانی كورد و دەسكەوتەكانی و داخستن و یاساخكردنی ئەو پارتە و دەسگیركردنی سەركردە و كادرەكانی بەشێوەیەكی گشتگیر دەستی پێكرد ،هەر لە دوای ئەوە و دوو سێ ساڵی دواتر گەورەترین ئۆپراسیۆنی سەربازی و سیاسی كرایە سەر گەلی كورد و زیاتر لە دە هەزار كەس دەستگیر كران ،هەڵبەتە ئەوە بە ئامانجی سەركوتكردن و چاوترساندنی ئازادیخوازانی كورد لە باكوری كوردستان ئەنجامدرا. لە دوای پێنج ساڵ جارێكیتر لە ()2014/3/30 هەڵبژاردن بۆ شارەوانیەكانی توركیا و باكوری كوردستان ئەنجامدرایەوە ،هەرچەندە نەیارانی كورد و دۆستانی داگیركەر لە چاوەڕوانی ئەوەدا ب��وون پارتی ئاشتی و دیموكراتی سەركەوتن بەدەستنەهێنی و بەشێك لە شارەوانیەكان لە دەست بدات ،بەاڵم پێچەوانەكەی دەرچوو نەك شكستی نەخوارد؛ بەڵكو سەركەوتنی مەزنی بەدەستهێنا ،ئەو سەركەوتنانەی "بەدەپە" بە دەستی هێنا تەنها لە زیادكردنی ژمارەی دەنگەكان و بەدەستهێنانی شارەوانی زیاتردا نەبوو؛ بەڵكو لە ڕوی تەكنیكی و چۆنایەتیەوە هەنگاوی گرنگی هاویشتووە ،هەوڵ ئەدەین لەم نوسینەدا چەند نمونەیەك بخەینە بەردیدەی خوێنەری ئازیز بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنا بن بە وردەكاری هەڵبژاردنی شارەوانیەكان. ئێمە كە لە نزیكەوە چاودێری دواڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئامادەكاریەكان و كات و رۆژی
Roji_Wilat@yahoo.com
دەنگدان و ئەنجامی كۆتایمانكرد ،كۆمەڵێ مژاری جیاوازمان بینی كە جێگەی سەرنج ب��وون و ئەزمونێكی گرنگە بۆ ئەوەی ئێمەش لە باشوری كوردستان سودی لێببینین ،رۆژی ()2014/3/29 دوا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو بۆ ئەوەش پارتی ئاشتی و دیموكراتی بە بەشداری هەزاران كەس كاروانێكی ئۆتومبێلی خستەڕێ بە ناو شاری ئامەددا ،لەو گەڕان و بانگەشەیەدا كە چوار كاتژمێری خایاند و حەڤدە گەڕەكی ئەو شارە بەسەركرایەوە ،لە تەواوی كوچە و كۆاڵن و شەقامەكاندا كوردایەتی و حەماسەت و دڵسۆزی تا دواڕادە بەدیدەكرا ،ئەوەی لەو رۆژەدا بۆ ئێمە جێی سەرنج بوو بەشداریكردنی ژن بوو لە بانگەشە و وتنەوەی دروشم و هەڵكردنی ئااڵكانی پەكەكە و بەدەپە و وێنەی بەڕێز عەبدوڵاڵ ئۆجاالن، بەشداریكردنی ژن بەشێوەیەكی ئەوەندە كارا و چڕ و پڕ بوو دیمەنەكان ڕەنگی ژنی گرتبوو، ئاماژەكانی سەركەوتن لە شەقام و كۆاڵنەكانەوە تا باڵكۆن و پەنجەرەی باڵەخانە بەرزەكان لە هەموو الیەكەوە بەدیدەكرا ،بە هەر الیەكدا تێدەپڕین ژن و منداڵ و پیر و الو دوو پەنجەی وەك ئاماژەی سەركەوتن بەرز دەكردەوە. هەر ئەو كاتە دیار بوو شاری ئامەد وەك هەمیشە كە دەڵێن ئامەد قەاڵی كوردانە قەاڵیەكی تۆكمەیە و هیچ هێزیك ناتوانێت دەستی بەسەردا بگرێت جگە لە كوردی ئازادیخواز. كاتژمێر حەوتی بەیانی رۆژی ()2014/3/30 دەرگای بنكەكانی دەنگدان بە ڕوی دەنگدەراندا كرایەوە ،هاوكات لە گەڵ دەسپێكی دەنگدان بەفرێكی زۆر و بایەكی بەهێز و تەمومژێكی چڕ ت��ەواوی شاری گرتەوە ،وەك ئ��ەوەی سروشت بیەوێت ئاستەنگی لە پێش خەڵكی دڵسۆزی ئامەد دروست بكات و نەهێڵێت لە ماڵەكانیان بێنە دەرەوە ،بەاڵم دیاربوو ئەو گەرم و گوڕییەی لە دڵ و دەرونی ئامەدیەكاندا هەبوو بۆ ئازادی و كوردایەتی بەو بەفر و كڕێوەیەش سارد نەبۆوە، بەگوێرەی قسەی بەرپرسانی بەتەپە و بە ئاماژەكردن بە دەنگدانی پێشوی خەڵكی ئامەد بۆ شارەوانیەكان ،زیاتر لە هەشت سەد هەزار دەنگدەر لە ئامەد هەیە و لەو ڕێژەیەش لە هەڵبژاردنی پێشودا دووسەد هەزار كەس بەشداری نەكردووە، هەروەها سەدو پەنجا هەزاریشی پۆلیس و سەرباز و فەرمانبەری دەوڵەتن كە خەڵكی ئامەد نین و لە ئامەد دەنگ دەدەن ،لە گەڵ ئەوەشدا كورد ( )430هەزار دەنگی بەدەست هێنابوو. پارتی ئاشتی و دیموكراتی "بەدەپە" بە لۆگۆی داربەڕو كە ساڵی ( )2008دامەزراوە لە چاوەڕوانی سەركەوتنی گ��ەورەت��ردا ب��وو بە پێچەوانەی ئەو بۆچونە الوازان��ەی كە پێیان وابوو ژمارەی شارەوانیەكانی كەم دەبێتەوە ،خەباتكارانی بەدەپە ئاماژەیان بەوە دەكرد كە لە ئامەد و شارەوانیەكانی سەر بەئامەد ( )4600سندوقی دەنگدان ئامادە كراوە ،ئەوان بۆ پاراستنی دەنگی
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
گەل بۆ هەر سندوقێك دوو چاودێریان داناوە، جگە لەوە بۆ سەد بنكەی دەنگدان هەریەكەیان پێنج كەس ئامادەكراوە بۆ كاری پێویست .لە ه��ەژدە شوێنی تر گروپی سی ( )30كەسی وەك ئاسایشی گەل لە ئامەدەباشیدا بوو بۆ هەر كارێك پێویست بكات بەدەنگیەوە بچن ،لە گەڵ ئەو ئامادەكاریانەشدا سەد پارێزەر چاودێری ناوەندەكانی دەنگدان دەكەن كە هەموویان كادیری پارتی ئاشتی و دیموكراتین. شارەوانی گەورەی ئامەد كە هەشت ساڵ عوسمان بایدەمیر سەرۆكایەتی دەكرد و خزمەتێكی بێوێنەی بە شارەكە كردبوو ،بۆ ئەم هەڵبژاردنە هەر یەك لە گوڵتان كشاناك هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی و پارێزەر فرات ئانلی پاڵێوراو بوون و سەركەوتنیان بەدەست هێنا ،ئەوەی زۆر گرنگە ئەو مۆدیلە نوێیە بوو كە لەسەر داوای بەڕێز عەبدوڵاڵ ئۆجاالن پەیڕەو كرا ،ئەوەش دانانی هاوسەرۆك بۆ شارەوانیەكان واتا هەر شارەوانیەك ژنێك و پیاوێك بەڕێوەی ببەن ،شاری ئامەد و دەوروبەری بەگشتی هەژدە شاروانی هەیە بەدەپە بۆ هاوسەرۆكی شارەوانیەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ( )350كەسی كاندیك كردبوو بە ڕێژەی پەنجا بە پەنجا بۆ ژن و پیاو. بێگومان ئەوەش شێوازێكی زۆر نوێیە و دەگمەنە لە دیموكراتیترین واڵتی جیهاندا هاوشێوەی نییە. هەر چەندە گەلی كورد لە باكوری كوردستان چاوەڕوانی ئەنجامی باشتر بوو ،بەاڵم پێویستە ئەوەشمان لەیاد نەچێت فشارێكی زۆر هەبوو بۆ ئەوەی بەدەپە سەركەوتوو نەبێت هەروەك چۆن هاوكاریەكی بەرچاو بۆ ئاكەپەی خاوەن حكومەت و دەسەاڵت هەبوو تەنانەت لە الیەن هێزی كوردی باشوری كوردستانیشەوە كۆمەك دەكرا ،لەگەڵ ئ��ەوەش��دا دەكرێت بڵێن بەدەپە سەركەوتنی بەدەست هێناوە لەوانەش زیادكردنی دەنگەكانی پارێزگای رۆحا دووبرانبەر لە چاو جاری پێشووە، بەدەستهێنانی هەرسی پارێزگای ماردین و بەتلیس و ئاگری و بەگشتی یانزە پارێزگا لە دەستی بەدەپە دایە .لە پاریزگای ئەرزەڕۆم چوار ناوچەی بەدەستهێناوە لە پارێزگای موش بۆ ئەنجومەنی شارەوانی زۆرینەی بەدەستهێناوە .ئیغدیر كە دەكەوێتە سنوری ئەرمەنستانەوە حكومەت هەوڵێكی زۆریدا بیخاتە بن دەستی خۆی ،بەاڵم بەدەپە ئەو شارەشی گرتەوە دەست. سەرەڕای ئەوەی لە شارەكانی ئەنقەرەی پایتەخت و ئەنتالیا و ئەهالت و كامیز و سەریكانی تانە ڕەتكراوەتەوە ،بەاڵم ئاكەپە بۆ ئەوەی شكستەكەی ڕاستكاتەوە پانزە جار دەنگەكانی شاری ئاگری ژماردەوە هەموو جارەكان بەدەپە سەركەوتو بووە كە سری ساكیك بووە بە سەرۆكی شارەوانی، هاوسەرۆكی شارەوانی ناوچەی لیجەی ئامەد ڕێزان زوگورلی لە سەدا نەودویەكی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و یەكەمی هەموو توركیایە، هاوسەرۆكی شاری ماردین لە گەڵ بەرێز ئەحمەد
31
وتار
تورك كچێكی سریانیە بە ناوی فەبروونیە ئاكۆڵ تەمەن ( )26ساڵە بۆ یەكەم جارە لە مێژوی توركیادا كچێكی سریانی ببێت بە هاوسەرۆكی شارەوانی. الوترین كچە كورد لەسەر ئاستی توركیا كە لە شارەوانی جەزیرەی بۆتان سەركەوتنی بەدەست هێناوە .لەیال ئیرمەنە تەمەنی ( )27ساڵە، هەروەها سەرۆكی شاروانی پارێزگای سێرت لە دوای سەركەوتنی تابلۆی سەر تەالری شاروانی بە سێ زمانی ك��وردی و ع��ەرەب��ی و توركی نوسیووە ئ��ەوەش دەسپێشخەریەكی نوێیە لە هێچ دەزگا و فەرمانگەیەكی حوكمیدا نەكراوە، جێی ئاماژەپێكردنە لە ناو ژنە سەركەوتۆكانی هاوسەرۆكانی بەدەپە چوار ژنی بااڵپۆشی تێدایە ئەوەش پێچەوانەی ئەو وتە سواوانەیە زۆر جار نەیارانی كورد هەوڵیان ئەدا خەڵك چەواشە بكەن و بە رەنگ و دەنگی ساختە سۆزی ئایینی گەلی كوردیان دەجواڵند و لە بەرژەوەندی خۆیان بەكاریان دەهێنا ،بەاڵم ئەو نمونەیە دەریدەخات گەلی كورد خۆی خاوەنی ئاینێكی پاك و بێگەردە و دورە لە ئاینی بەسیاسی كراو و ساختە. لە بەرامبەر ژنە سەركەوتووەكانی كورد نمونەیەكی تری پێچەوانەش بەدی دەكرێت ،ئەوەش دەست لە كاركێشانەوەی ئەندامێكی ئەنجومەنی شارەوانی بینگۆلە كە سەرۆكەكەی سەربە پارتی ئاكەپەی دەسەاڵتدارە ،لە دوای ئەوەی یوجیل باراكانیز سەرۆك شارەوانی بینگۆل دەڵێت":ئێمە پۆستی جێگر و یاریدەدەری شارەوانی بەژن نادەین، ئەندامێكی ژنی ئەنجومەن سەر بە پارتەكەی خۆی دەستی لەكار كێشاوەتەوە .ئ��ەوی لەم نوسینەدا ئاماژەی پێكراوە مشتێكە لەو خەروارەی ئێمە بەرچاومان كەوتووە .بێگومان زۆر خاڵی سەرنجڕاكیشی تر هەیە لە چوارچێوەی خەباتی پڕ سەروەری گەلەكەمان لە باكوری كوردستان كە هێشتا الی ئێمە شاراوەیە .لە كۆتایدا دەمەوێت ئاماژە بەوە بكەم ئاشكرایە لە ڕابردوودا دوژمنانی گەلەكەمان هەرچیان پێكراوە لە ستەم و دڕندایەتی درێخیان نەكردووە ،گەلی كوردیش ساڵ لە دوای سااڵ سەركەوتنی مەزنتر تۆمار دەكات ،گومانی تێدا نیە ئەوەی لە شار و لە خەباتی مەدەنی و دیموكراسیدا بەدەست هاتووە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و بەرخۆدانی شاخە ،داگیركەرانی كوردستان زۆر هەوڵیانداوە ڕێگای خەباتی مەدەنی لە كورد بگرن ،بەاڵم هەمیشە شكستیان خ��واردووە ،یاساخ كردنی پارتە كوردیەكان لە ڕابردوودا خەونی شۆڤینیەكانی بەدی نەهێناوە، كوشتنی پەپولەكە و كوژانەوەی مەشخەڵەكە و هەڵوەراندنی گوڵەكە لە شوێنیدا دار بەڕویەك سەوز بووە و بااڵی كردووە ،ئەو دار بەڕووە ڕەگی لە ناخی دڵی میلوێنان كوردی ئازادیخواز دایە و سات لە دوای سات لە گەشەكردن دایە ،بۆیە ئاماژەكانی سەركەوتن لە هەموو الیەكەوە سەری هەڵداوە.
راپۆرت
32
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد كەسایەتیەكی شۆڕشگێڕ
گەنجینەیەكی رەسەنى كوردی
ئا /سۆران حسین
ماموستا ئیبراهیم ئەحمەد لە 1914.03.06 لە بنەماڵەیەكی ن��اس��راوی ش��اری سلێمانی لەدایكبووە ،ڕەمزی فەتاح كە ئەفسەرێكی كورد بووە مامی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بووە و كاریگەری زۆری لەسەر ڕۆشنبیر بوونی هەبووە ،هەربۆیە زوو ڕەوانەی قوتابخانەی دەكات .ئەم كاریگەرییەی مامی تا قۆناغەكانی دواناوەندی خوێندنی ئیبراهیم ئەحمەد هەر بەردەوام بوو، لە ساڵی 1937لە بەغدا كۆلیژی یاسا تەواو دەكات .ئیبراهیم ئەحمەد لە پاڵ نووسیندا كاری سیاسیش ی كردووە و بەشداریش ی لە شۆڕشی ئەیلوولدا كردووە .هەر زوو مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەشاری سلێمانی گوێبیستی سروود و هۆنراوەی نیشتمانپەروەران و هەواڵی شۆڕشی شێخ مەحموودی نەمر بووە ،هەروەها بۆردومانی شاری سلێمانی لە الیەن فڕۆكەكانی ئینگلیزەوە كاریتێكردووە ،جگە لەو هەلوومەرجە تایبەتیبەی
ئەوكاتەی سلێمانی" ،ڕەمزی فەتاح ی مامیش ی ڕێبەرایەتی كردووە بۆ ئاشناكردنی بە خەباتی نەتەوایەتیی و سیاسی .لەسااڵنی سییەكاندا و لەگەڵ كۆمەڵێك خوێندكاری كورد لەبەغدا گروپێكی پێكهێناوە بەناوی "الوانی كورد" و گۆڤارێكیشی بەناوی "دیاری الوان" باڵوكردۆتەوە. لەدوای كۆچی دوایی برایم ئەحمەدەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێكە خەاڵتی بلە لەیادی كۆچەكەیدا ئەبەخشرێتەوە كە دواین خەاڵتی بلە ئەمساڵ لە مەراسیمێكی گەورەو فراواندا وەك رێزلێنانێك بۆ خەبات و ماندووبونی لە پێناو ئاشتیدا بەخشرایە رێبەری گەلی كورد عەبدولاڵَ ئۆجاالن و لەرێگەی پارێزەرێكی و پەرلەمانتارێكی ب��ەدەپ��ەوە رێزلێنانەكەی پێدەگات. مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە دامەزرێنەر و لێپرسراوی "ژێكاف" ،لە باشووری كوردستان دەناسرێت ،كە سەر بە مەڵبەندی كۆمەڵەی ژی��ان��ەوەی كوردستانی ڕۆژه���ەاڵت ب��ووە ،كە س���ەروەری دام��ەزران��دن��ی كۆماری مەهابادی
ساڵ ی 1946ی هەیە و بە هاوكاری ی هاورێكان ی توانیبووی لە زۆر ناوچەی كوردستاندا لق بۆ "ژێكاف" و پاشان بۆ "حدك" بكاتەوە .پاش ڕووخانی كۆماری مەهاباد لە ساڵی 1947دا ئیبراهیم ئەحمەد و لقی "ژێ��ك��اف" لەپاش كۆبونەوەیەك بڕیاریاندا بچنە ناو پارتیەوەو، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە سەرۆكی لقی سلێمانی پارتی هەڵبژێردرا .لەساڵی 1948پاش ئەوەی دەسەاڵتداران ی ئەو كاتەی عێراق بەربوونە گیانی شۆڕشگێڕانی كورد ،ئیبراهیم ئەحمەد بۆ م��اوەی ساڵ و نیوێك زیندان ی ك��را .پاش ئازادكردن ی تا هەاڵیسان ی شۆڕشی 14ی تەمموزی ساڵی 1958ڕێگایی خەباتی نهێنی گرتە بەر. لە شوباتی ساڵی 1951لەمیانەی كۆنگرەی دووەمی پارتی لە شاری بەغدا بە كۆی دەنگ كۆنگرەی پارتی ئیبراهیم ئەحمەدی بە سكرتیری گشتی پارتی هەڵبژارد .لەسەر كار و چاالكی سیاس ی لە هاوینی ساڵی 1951لە سلێمانییەوە بۆ كەركووك گوێزرایەوه .لەساڵی 1953كۆنگرەی
Roji_Wilat@yahoo.com
سێیەمی پارتی بە ڕێبەرایەتی ئێبراهیم ئەحمەد سازكرا و لەم كۆنگرەیەدا دامەزراندنی یەكێیتی ئافرەتان و الوان و قوتابیا ن پەسەندكرا .لەساڵی 1961ئیبراهیم ئەحمەد وەك سكرتێری پارتی و سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات كاریكردووە، پێش داخستنی ڕۆژنامەی خەبات و هەڵگرتنی مۆڵەتی پارتی لە كۆتایی ساڵی 1961ناچاربوو شاری بەغدا بەجێبهێڵێت و خۆی بشارێتەوە. لەگەڵ هەڵگیرسانی ب��زووت��ن��ەوەی ئەیلوول ڕوی��ك��ردۆت��ە ش��اخ و ل��ە ڕووی ڕامیارییەوە شۆڕشەكەی بەڕێوەبردووە .لە ساڵی 1964 تا ساڵی 1971سكرتێری باڵی نووسینەگەی ڕامیاری ب��ووە ،پاش هەرەسی شۆڕشەكەش ڕوو دەكاتە هەندەران و زۆربەی ژیانی لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەسەر بردووە. ژی��ان��ی وێژەییی و ڕۆژن��ام��ەوان��ی��ی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد هەر لەسەرەتای ژیانیەوە دەستی داوەتە كاری نووسین و ڕۆژنامەوانیی، هەربۆیە لە تەمەنی 18ساڵیدا لە ڕۆژنامەی "ژیان" كاریكردووە و نۆبەرەی نووسینەكانی لەوێ باڵوكردۆتەوه .لەبەر شارەزایی نووسین "پیرەمێرد"ی شاعیر و خاوەنی ڕۆژنامەی ژیان لە نووسێنێكدا ستایشی ئیبراهیم ئەحمە دەكات
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
و دەڵێت" :ژیان چاوەڕێی ئەم كوردییە ڕەوانەیە، پیرەمێردیش بەهیوای نەوجەوانانە". مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەساڵی 1939بۆ ساڵی 1949لەگەڵ مامۆستا عەالئەدین سەجادی گۆڤاری "گەالوێژ" دەردەكەن كەلەو سەردەمەدا كاریگەریەك ،هەربۆیە ناچار دەبێت لە ساڵی 1944دەست لە كاری حكوم ی هەڵبگرێت .پاش سەركەوتنی شۆڕشی 14ی تەمموزی 1958مۆڵەتی باڵوكردنەوەی چەند ژمارەیەكی گۆڤاری ڕزگاری پێبەخشرا و هاوكات بەرپرسیارێتی ڕۆژنامەی "خەبات"یش ی دەك��رد .بێجگە لەو ڕۆژنامانەش خاوەنی ڕۆژنامەی "كوردستان" یش بوو كە ئەو دەمە مام جەالل سەرنووسەری ب��ووە .بەهۆی باڵوكردنەوەی وتارێكی بەڕووی دەسەاڵتدارانی عێراقدا ،خەبات و كوردستان لە ساڵی 1961 داخران و فەرمانی زیندانیكردنیش بۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەرچوو .لە گۆڕەپانی وێژەشدا ئیبراهیم ئەحمەدی نووسەر و پارێزەر چەندین كاری بەنرخی نووسیوە ،ئەویش بە چەند شاكارێكی بەنرخ وەك "ژانی گەل"" ،كوێرەوەری"" ،دوا تیری ك��ەوان" و چەند بەرهەمێك ی دیكەش. نامێلكەی "االك��راد و العرب"یش كە لەساڵی 1937بە عەرەبی نووسیوێتی هەوڵێك بووە بۆ ڕێكخستنی پەیوەندیی نێوان كورد و عەرەب لە
33
راپۆرت
عێراق. ئیبراهیم ئەحمەد لە تەمەنی 86ساڵییدا لە كاژمێر 5ی ئێوارەی ( )2000/4/8لە شاری لەندەن كۆچی دواییكرد و تەرمەكەی گوێزرایەوە ب ۆ شاری سلێمانی و هەر لەویش نێژراوە. مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەنێوان سااڵنی"95 هەتا "98چەندین جار لەشام سەردانی رێبەری گەلی كوردی كردووە و سەبارەت بە رەورەوەی مێژووی تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی كورد لەگەڵ مامۆستا ه��اوار و رێبەر ئۆجاالنیشدا چەندین دیالۆگ و گفتوگۆی تێروتەسلیان هەیە و تەنانەت یەكێك لەو دیالۆگە بەنرخانەش بەناوی"دادگای مێژوو" لەچاپ دراوە و وەكو سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو لەنێوان رۆشنبیران و مێژوونوسانی گەلەكەماندا بەكاردێت و هاوكاتیش مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد یەكێك لەدامەزرێنەرانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان"كەنەكە". مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەدیالۆگەكانی خۆیدا، رێبەر ئۆجاالن وەكو رێبەری گەلی كورد بەناو دەكات و پێگە و رۆڵی رێبەر ئۆجاالنیش وەكو كەسایەتیەكی شۆڕشگێڕ و سەردەم لەمێژووی كورد و كوردستاندا دەبینێت .و بەرێزی باوەڕی و متمانەیەكی بێ سنوری بەرێبەر ئاپۆ هەبوو و بەردەوام بەمرۆڤێكی ئەمین بەناو دەكرد.
وتار
34
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
ه هڵبژاردن هکانی ئێراق و قووڵبوون هوهی ق هیران هکان
ن /سهردار ستار ()30ی ن��ی��س��ان ک��ات��ی دی����اری ک����راوه بۆ ههڵبژاردنهکانی ئێراق و ههرسێ پارێزگاکهی ههرێمی کوردستان ،ئیتر دوای چهند رۆژێکیتر ئهو پرۆسهیهش ئهبینین .بهڕێوهچوونی ههر پرۆسهیهکی دیموکراتی بهههموو کهموکوڕیهکانی بێگومان گرنگه ،بهتایبهتیش پرۆسهی ههڵبژاردن گرنگی تایبهتی خۆی ههیه .ئێراقی دوای سهدام ئهوا چهندین ههڵبژاردنی تیا ئهکرێ ،ئهوهی جێگای سهرهنج ه ئهو ههڵبژاردنان ه لهئێراق تا ئێستا ئارامی و ئاسایش و گەرەنتی ژیانی هاواڵتیان و خزمهتگوزاری و زۆر شتی سهرهتای ژیانی مرۆڤی ل ه ئێراق پێی دابین نهکراوه، گرنگترینیشیان تا ئێستا بهشێوهیهکی زۆر چڕ پرسی نهتهوهپهرستی و تایفهگهری قوڵ بۆتهوه، ههمانکات پرسی ئاسایش و دابینکردنی ئاسایشی خهڵک خراپتربووه. ئهو دوو پرسهی که ب �هالی زۆرب��هی خهڵکی ئێراق ،بهتایبهت ناوهڕاست و باشوورهکهی گرنگه ئهویش ئهو دوو کێش ه 11ساڵهی ه ک ه بهرۆکی ئێراقیان گرتووه .کێ ئهتوانێ کێش ه و ناکۆکیه دوژمنکاریهکانی سونن ه و شیع ه چارهسهرکات، هیچ لیستێک ههی ه ئهو بهڵێنهی دابێ؟؟ بێگومان
نا و سهختیشه .ئهگهر وانهبێ کهس ههی ه ئاسایشی ئێراق دابین بکات؟ کێ ههی ه رهگ و ریش ه داعشی تیرۆریست ل ه ئێراق ببڕێ؟؟ ئهی کێ داعش بههێز دهک��ات؟ بهههمانشێوه کێ ئهتوانێ ههژمونی ئێران کهم بکاتهوه، کهس ههی ه ئێراقێکی دوور ل ه ههژموونی ئێران بهڕێوهبهرێ؟؟ ئهو کات ههڵبژاردن بۆ ئێراقیهکان چ سودێکی ههیه؟؟ لهوانهی ه ئهوهی داویش ئهوه بێ ،کهس ههی ه مالکی لهدهسهاڵت دوورخاتهوه، ئایا ههژموونی شیعهگهری دهسهاڵتی خۆیان دیسان لهرێگای مالکیهوه بهڕێوهنابهن؟؟. ئهمان ه کۆمهڵێک پرسیاری زۆر سهرهتاین ههموو کهسێک لهئێراق ئهیزانێ ،ب �هاڵم من باوهڕیشم گشتیان ب ه نهخێر وهاڵمدهدهنهوه ،واتا کهسێک نیی ه ئیرادهی بشکێ بهسهر ئهو کێشه و قهیرانانهی که ل ه ئێراق بهڕێوه ئهچن .بۆیه رهشبین نهبین ،بهاڵم ناتوانرێ هیچ هاواڵتیهکی ئێراقی هیوای خۆی بهو ههڵبژاردنانهوه گرێبدات، ئهتوانرێ بگوترێ ک ه کۆمهڵێک کهس ئهچنه پهرلهمانهوهو کۆمهڵێک دهردهچن ،بۆ ههندێک لهوان ه ئهبێت ه شهنسێکی باش ک ه ماوهی چوار ساڵ مووچ ه و دهرماڵهیهکی باش وهردهگرن، بهاڵم بۆ چارهسهری کێشهو قهیران ه سهرهکیهکه کهسێک نابینرێ چارهی بکات.
بۆچی ئێراق بهههڵبژاردن لهو کێشان ه رزگاری نابێ ،پێموایه پرسی یهکهم مهسهلهی ئهمریکایه ک ه سیاسهت بهبێ ئهمریکا ل ه ئێراق بهڕێوهناچێ، پرسی دووهمیش بهبێ ئێران سیاسهت ناکرێ، ه�هردوو هێزیش ل ه رووڵهتدا دوژمنی یهکن و لهدژی بهرژهوهندیهکانی یهکترن .لهالیهکتریش هێزه دهسهاڵتدارهکانی ئێراق و ئهوانهی له کایهیی سیاسی ئێراقدان خ��ودی خۆشیان لهناو تایفهگەریهتی و مهزههبگهرایهتی و نهتهوەپهرستیهکی سهرسهختن ،بێگومان ئهو نهخۆشیان ه ک ه شۆڕدهبنهوه ناو كۆمهڵگا بهگشتی ئهبێت ه ئاژاوه و ئالۆزی و قهیران بهدوای خۆیدادێنێ .بۆی ه تاکو تاکی ئێراقی و سیاسهتی ئێراقی بهسهربهخۆ و ب ه ئهقلیهتێکی دیموکراتی و پێکهوه ژیانێکی ئارهزوومهندان ه نهبێ ،مهحاڵه بهوشێوهی ه و بهههڵبژاردن قهیرانهکان چارهسهر بکات. بێگومان بۆ ئێمهش وهک��و ک��ورد دوو پرسی گرنگمان ل ه دۆسیهی بهغداوه ههیه ،یهکێکیان مهسهلهکانی ههرێم که دهکا بووج ه و نهوت و غاز و پرس ه دهستوریهکان ،دووهمیش مهسهلهی گهڕانهوهی کهرکوک و ناوچ ه جێناکۆکهکان ه بۆ سهر باشوری کوردستان ،ل ه ( )11ساڵی رابردوو ئهو دوو دۆسیهی ه دهستی دهستی پێکراوه،
Roji_Wilat@yahoo.com
نوێنهرانی کوردیش لهبهغدا نهیانتوانی ئهو دوو دۆسیهی ه چارهسهر بکهن ،سهخت ه لهم دهورهش بتوانرێ چ��ارهس�هرب��ک��رێ؛ چونک ه لهالیهک سیاسهتی کوردی پارچهی ه لهناو یهک ،بهتایبهت پارتی لهالیهک و الیهنهکانیتریش لهالیهکن، ههمانکات ناتوانن لهبهرامبهر ههژمونگهرایی ئێران و ئهمریکا ئیرادهیهکی نیشتمانی نیشانبدهن. بۆی ه ههڵبژاردنی ئێراق بۆ ئێمهش تهنها گۆڕینی ههندێک دهموچاوه؛ چونک ه ههریهک لهوانهی ک ه دهردهچ��ێ ئهگهر حیزب دهری��ان نهچوێنێ کهسیان ئهو کهسایهتی ه نیین ک ه خودی خۆیان بتوانێ دهنگی سهربهخۆیی خۆی ههبێ. ههرێمی کوردستانیش بهگشتی لهگهڵ ههڵبژاردن پێشینهیهکی باشی نییه ،ئهزموونی سااڵنی ن��ۆوهت ،دوای رووخانی سهدامیش ههرچهنده ههڵبژاردن کرابێ دوور نهبووه ل ه ساختهکاری و ههژموونگهرایی دهسهاڵت و دهوڵهتانی ههرێمی، دوات��ری��ن قهیرانیش ک ه ههڵبژاردن دروستی کردوه ئهویش دوای ( )205رۆژ ل ه ئهنجامدانی ههڵبژاردنهکانی ههرێم هێشتا نهتوانراوه حکومهت دروست بکرێت ،لهالیهکیتر دوای پهسند کردنی دهستور گوای ه ل ه ساڵی ( )2007پرسی کهرکوک و ناوچ ه جێناکۆکهکان چارهسهربێ ،بهاڵم وهک ئهبینین ئهمساڵ خراپترین ساڵ ه ل ه یهکێتی و یهکریزی نێوان هێزه کوردیهکان ل ه کهرکوک، تهنها ئهوه ماوه پێستی یهکتری کهوڵ بکهن!!. لهههرێمی کوردستانیش بهقهد ئێراق قهیران و
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
ئاڵۆزی ههیه ،تهنها یهک شتمان باشتره ئهویش مهسهلهی ئاسایشه ،بهاڵم لهههموو بوارهکانیتر جیاوازیهکی ئهوتۆ نییه ،لهوانهی ه بڵێن ئهوه نییه ههرێم ئاوهدان و باڵهخانه و تهالری بهرز قوت بوونهتهوه ،دهبێ وهاڵمهکهی یهکسهر بدهینهوه بڵێین جهنابی دهسهاڵت کام ه ئهندازیار و وهستای دهست رهنگینی کورد ئهو پرۆژانهی ئهنجامداوه، ئهگهر ئهڵێن وانیی ه با کۆمپانیا تورکیهکان له ههولێر و دهۆک بڕۆنهوه بزانین پارێزگاکانی ئهو شاران ه ئهتوانن چهند پرۆژه بهسهر بخهن؟ ؟ ئهگهر ئهڵێن نهوت بهرههم هاتووه و رهوانهی دهرهوه ئهکرێت ،ئهڵێین قازانجهکهی ل ه گیرفانی کێدایه، ئهگهر ئهڵێن خۆشگوزهرانی و دهوڵهمەندبوون، ئهڵێین مندااڵنی پاشماوهی ئهنفال و ههڵهبجه لهچ دۆخێکدان. خاڵێکی گرنگیتریش ئهویش کێ ههی ه بهرگهی ئهنجامهکانی ههڵبژاردنی پارێزگاکان بگرێ، ئایا یهکێتی سلێمانی رادهستی گۆڕان دهکات، پ��ارت��ی ههولێر رادهس��ت��ی یهکێتی دهک��ات، کهرکوک بۆ کێ ئهبێ ،ئهگهر ئهوانهش بوو ئهوهی دۆڕان��دی ئهتوانێ بهئهنجامهکان رازی بێ؟؟ لهگهڵ ئهوهی لهخاڵی مهحاڵداین؛ چونکه نهخۆشی دهس�هاڵت��داری�هت��ی زۆری��ن �هی زۆری کۆمهڵگای گرتۆتهوه ،شهڕی ههڵبژاردن شهڕێکی دهسهاڵتداریهتی و دامهزراندنی ههندێک کهسی نوێی ه ل ه پهرلهمان و ئهنجومهنی پارێزگا نهک شهڕی دیموکراسی و خزمهتی کۆمهڵگا.
35
ژنان
بۆچی ئێراق بهههڵبژاردن لهو کێشانه رزگاری نابێ ،پێموایه پرسی یهکهم مهسهلهی ه سیاسهت هک ئهمریکای ه ئێراق بهبێ ئهمریکا ل بهڕێوهناچێ،پرسی دووهمیش بهبێ ئێران سیاسهتناکرێ .......... با کۆمپانیا تورکیهکان ل ه ههولێر و دهۆک بڕۆنهوه بزانین پارێزگاکانی ئهو ه ئهتوانن چهند شاران پرۆژ ه بهسهر بخهن؟؟ ئهگهر ئهڵێن نهوت بهرههم هاتووهو رهوانهی دهرهو ه ئهکرێت ،ئهڵێین ه گیرفانی قازانجهکهی ل کێدایه
لێدوان
36
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
پارتی چارەسەری؛ "لە هەڵبژاردنەكاندا پشتگیری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەكەین"
بۆ ڕای گشتی . . . هەڵوێستی فەرمی پارتی چارەسەری دیموكراتی ك��وردس��ت��ان س��ەب��ارەت ب��ە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان. ئێمە وك پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بۆ هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كە وابڕیارە لە رۆژی ( ،)2014/4/30ئەنجامبدرێت لیستی تایبەتمان دروس��ت ن��ەك��ردوە .بڕیاری ئەوەماندا بوو كە بەلیستی تایبەت بەشداری هیچ یەك لەم هەڵبژاردنانەدا نەكەین؛ چونكە لە الیەك ئێمە وەك پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان پێمانوایە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بە هیچ شێوەیەك سەربەخۆ نیە و ئەنجامی هەڵبژاردن رەنگدانەوەی دەنگ و ئیرادەی خەڵك نیە .لە ماوەی رابردودا و س��ەرەرای ئەوەی گەورەترین ئاستەنگیان بۆ دروستكردوین كە بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەین ،لە هەڵبژاردنەكانی ( ،)2013/9/21بە هەموو شێوەیەك ئاڵۆگۆركیان بەدەنگەكانی خەڵك ك��رد و بێ سنور دەنگەكانی لیستی ئێمەیان سوتاند .لە الیەكی تریشەوە هیچ كاتێك بەگونجاومان نەزانیوە كە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئێراق الیەنە كوردستانیەكان بەفرە لیستی بەشداری بكەن؛ بەڵكو باوەرمان بەوە هەبوو كە دەبێت هەموو الیەنە كوردستانیەكان خاوەنی یەك لیستی یەكگرتووی كوردستانی بن؛ چونكە فرە لیستی دەبێـتە مایەی باڵوبونەوەی دەنگەكانی كورد بەتایبەتی لەو جێگایانەی كە ناكۆكیان لەسەرە یان ملمالنێ نەتەوەیی تێدا بەرێوە دەچێت .ئاشكرایە كە ئێمە وەك گەلی ك��ورد لە باشوری كوردستاندا هێشتا پرسە نەتەوەیەكانمان چارەسەر نەكراوە و و زۆرێك لە مافە نەتەوەیی و دیموكراتیەكانمان وەك گەلی
كورد بەچارەسەرنەكراوی ماوەتەوە .چەندەش دەنگی كورد كەم بێتەوە هیندەش پێگەی كورد الواز دەبێت لە پەرلەمان و حكومەتی ئێراقدا. لەسەر بنەمای ئەم راستیانە بە پێویستمان زانی كە بەلیستێكی تایبەت بەشداری نەكەین. لە پێناوی ئ��ەوەی كە هەموو الیەنە سیاسیە كوردستانیەكانیش بەیەك لیست بەشدار بن بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق زۆرترین هەوڵدانمان كرد بەتایبەتی لە پارێزگای كەركوكدا ،بەاڵم گوێیان لێنەگرتین. بەرێزان ئەندامان و الیەنگران و دۆستانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ... لەگەڵ خوێندنەوەمان بۆ هەلومەرج و رەوشی سیاسی ئێستای ناوچەكە بەگشتی و رەوشی هەرچواربەشی كوردستان و باشوری كوردستان و ئێراق و بەتایبەتی ،هەڵسەنگاندنی سەركەوتن و دەسكەوتی نەتەوەیی و دیموكراتی گەلەكەمان لەسەر ئاستی كوردستان بەگشتی و سەركەوتنی شۆڕش و ئاواكردنی خۆبەرێوەبردنی دیموكراتی لە رۆژئاوای كوردستان و سەركەوتنی گەلی كورد لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی شارەوانی لە باكوری كوردستان و كاریگەریەكانی لەسەرباشوری كوردستان ،ئەمانە ه��ەم��ووی دەبنە هێز بۆ چارەسەركردنی پرسەكانی باشوری كوردستان و ئێراق بەشێوەیەكی راست .لەوچوارچێوەیەدا و لە پێناوی ب��ەرژەوەن��دی گشتی نەتەوەیی و دیموكراتیانەی گەلی كورد بە پێویستمان زانی كە دەنگەكانمان لە هەموو پارێزگاكانی باشوری كوردستان و ئێراق بەشێوەیەكی باش بەكاربهێنین. لە ماوەی رابردوودا زۆرێك لەالیەنە سیاسیەكان داوای����ان لێكردین ك��ە پشگیریان بكەین لە هەڵبژاردندا .ئێمەش بە وەرگرتنی بیروڕای گشتی
ئەندامانی پارتیمان و لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان وەهامان بەباش زانی كە پشگیری هەردوو لیستی"یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆران" بكەین و داواكاریشمان وەهایە ئەم دووالیەنە لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەكانی گەل زیاتر بتوانن لەیەكتر نزیك ببنەوە. لەسەر ئەو بنەمایە بڕیارماندا كە بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لەهەموو پارێزگاكاندا دەنگی خۆمان دەدەینە لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان .بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەهەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێر دەنگ دەدەینە لیستی بزووتنەوەی گۆران .لە پارێزگای سلێمانیش بەهۆكاری ئ��ەو رەوش��ە هەستیارەی دروس��ت ب��ووە لە ملمالنی نێوان ه��ەردوو الی��ەن ،نامانەوێت ببینە بەشێك لەو ملمالنێە و بەخەڵكی خۆمان و هەریەك لە ئەندامەكانمان رادەگەیەنین كە لە نێوان هەردوو لیستی "بزووتنەوەی گۆران و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان"دا ئەوان خۆیان سەرپشك بن دەنگ دەدەنە كام الیەن؛ بەاڵم لە دەرەوەی ئەو دوو الیەنە دەنگەكانمان دەبێت بۆ هیچ الیەنێكی تر نەبێت. لە كۆتایدا داواكارین لە هەموو هەڤااڵن و ئەندامان و دۆستانمان پابەندی بڕیارەكانی ئەنجوومەن بن كە رەنگدانەوەی بیروڕا و سەرەنجەكانی خۆتانە. داواكارین لەهەردووالیەنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوی گ��ۆران پابەندی ئەو پەیمانە بن كە لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا دەیدەنە خەڵك و لەگەڵ ئەو دروش��م و بەرنامانەی كە كردویانەتە بەرنامەی كاری هەڵبژاردنیان. ئەنجوومەنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان 2014/4/14
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
37
لێدوان
پارتی چارەسەری؛
با لەدەوری كارەساتی ئەنفالدا ئیرادەیەكی نەتەوەیی دیموكراتی ئاوا بكەین!!
لە بیست و شەشەمین ساڵیادی كارەساتی ئەنفالدا؛ سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی كارەساتەكانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی رێگای تێكۆشانی ئازادی كورد و كوردستان دادەنوێنین. كارەساتی ئەنفال كە یەكێك لە بەرنامە ستراتیژییە جێبەجێكراوەكانی رژێمی فاشیستی بەعس بوودژ بە گەلی كوردستان ،بەگەورەترین كارەساتی مێژووی نوێی گەلەكەمان دادەنرێت ،كە تێیدا سەدان هەزار كورد لە بیابانەكانی خوارووی ئێراق زیندەبەچاڵكران، كە زۆربەیان ژن و منداڵ و پیر و پەككەوتە بوون. هەروەها هەزاران گوند و شارۆچكەش سووتێنران و وێرانكران .هێشتا سەدان هەزار كەسیش وەك كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال راستەوخۆ لەژێر كاریگەرییەكانی ئەو كارەساتە مەزنەدان و تەواوی گەلی كوردستانیش لەڕووی رۆحی و دەروونیی و هوشیاری دەستەجەمعیەوە لە یادەوەریاندا دەژیت و بۆتە بەشێك لە ناسنامەی گەلە ستەمدیدەكەمان. ئەنفال كردەیەكی كتوپڕ و هەر تەنیا سەربازی نەبوو، بەڵكو ناوی پرۆسەیەكی بەرنامەڕێژی كۆمەڵكوژی و قڕكردنی نەژادی كوردان بوو ،لە ناوەرۆكی خۆیدا بریتی بوو لە جێبەجێكردنی سێكوچكەی ستراتیژی (نكۆڵی ـ تواندنەوە ـ قڕكردن) كە لەالیەن دەوڵەت ـ نەتەوەی فاشیستی ئێراقەوە بەسەر دێرینترین نەتەوەی بێقەوارەی جیهاندا كە نەتەوەی كوردە پەیڕەو كرا .مسۆگەر ئەنفالی كوردان هەر تەنیا بریتی نییە لەو پرۆسە هەشت قۆناخییەی كە رژێمی بەعس لە ساڵی ()1988دا لەسەرجەم ناوچەكانی باشووری كوردستاندا جێبەجێی كرد؛ بەڵكو ئەنفال پرۆسەیەكی توانەوە و كۆمەڵكوژی و قڕكردنی درێژخایەنی گەلی كوردستانە كە لەالیەن سەرجەم رژێمە دەوڵەت ـ نەتەوە داگیركارەكانی
كوردستانەوە ل��ەه��ەردوو ئاستی جەستەیی و كەلتووریدا پەیڕەوكراوە .بەتایبەتی لە سەدەی بیستەمدا كورد لەژێر مەنگەنەی دەسەاڵتدراێتی هەر چوار رژێمە داگیركەرەكانی كوردستان و بەهاوكاری دەوڵەتانی نێو سیستەمی دەسەاڵتدارێتی سەرمایەی جیهانیرووبەڕووی زۆرترین قڕكردن و توانەوە بووە. ب��ەاڵم لەبەرامبەر بەهەموو ئ��ەو كۆمەڵكوژی و قڕكردنانەدا؛ گەلەكەمان بە ب��اوەڕی و هیوا و ئیرادەیەكی مەزنەوە تێكۆشانی ئازادیخوازانەی خ��ۆی ب���ەردەوام���ی پ��ێ��داوە و ه��ەب��وون��ی خۆی پاراستووە .لەرۆژگاری ئەمڕۆشدا وێ��ڕای ئەوەی مەترسی كۆمەڵكوژی ك���وردان هێشتا ب��ەالوە نەنراوە ،بەاڵم ئەگەر گەلەكەمان یەكێتی نەتەوەیی خۆی پەرەپێبدات و هێز و الیەنە سیاسییەكانیش لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی نیشتمانی و نەتەوەییدا خۆیان بگەیەننە ئاستی ستراتیژییەكی نەتەوەیی دیموكراتی هاوبەش ،ئەوا دەگەینە ئازادی و سەركەوتنی یەكجاری و شكست بەو هێزانەش دێنین كە هێشتا خاوەن ئەقڵییەتی نكۆڵیكار و كۆمەڵكوژخوازن. ئەوەی جێی نیگەرانییە؛ لەماوە ئەو بیستوشەش ساڵەدا هێشتا لەئاستی نەتەوەیی و نیشتمانی و نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتیدا وەكو پێویست كار لەسەر دۆسیەكانی ئەنفال و كۆمەڵكوژییەكانی دیكە نەكراوە و تارادەیەكی زۆریش پشتگوێخراوە. تاكو ئێستا هیچ قەرەبوویەكی ماددی و مەعنەوی گەلی كوردستان بەگشتی و كەسوكاری ئەنفالكراوان بەتایبەتی ن��ەك��راوە .لە هەمووی كارەساتبارتر ئەوەیە كە تاكو ئێستا هیچ یەكێك لەو سەرۆك ج��اش و خائینانەی رۆڵ��ی��ان ل��ە ئەنفالكردنی گەلەكەماندا هەبوو رووبەڕووی دادگا نەكراونەتەوە
و سزا نەدراون .تەنانەت هەموویان لەالیەن حزبە دەسەاڵتدارەكانی هەرێمی كوردستانەوە پارێزراون و دەپارێزرێن و پلەوپایەی سیاسی و سەربازیان پێدراوە و دیوەخانانەیان بۆ بڕدراوەتەوە .ئەمەش لەكاتێكدایە كە كەسوكاری ئەنفالكراوان لەدژوارترین دۆخی ئابووری و كۆمەاڵیەتی و دەروونیدا دەژین و لەكەمترین خ��زم��ەت��گ��وزاری بێبەشن و ئ��اوڕ لەژیان و گوزەرانیان نادرێتەوە .ئەمەش شەرم و شەرمەزارییەكی مەزنە بۆ دەسەاڵتدارانی هەرێم. بۆیە لە كاتێكدا ئەو یادە كارەساتبارە بەخەمگینی و ماتەمینییەوە بەبیردێنینەوە ،داواك��اری��ن لە دەسەاڵتدارێتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا بەزووترین ك��ات تاوانبارانی ئەنفالەكان لەدادگایەكی سەربەخۆ و تایبەتدا دادگایی بكرێن و بەسزای خۆیان بگەن .هەروەها دەوڵەتی ئێراق و سەرجەم ئەو دەوڵەت و كۆمپانیایانەی هاوكاری رژێمیان كردووە لە كۆمەڵكوژی و قڕكردنی كورداندا، داوای لێبوردن لەگەلی كوردستان بكەن و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی گەلەكەمان بەگشتی و كەسوكاری ئەنفالكراوان بەتایبەتی بكەنەوە .لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە گەلەكەمان كارەساتەكانی ئەنفال و تەواوی كۆمەڵكوژییەكانی دیكەی كە بەسەریهاتووە وەرچەرخێنێتە هێز و توانست و ئیرادەیەكی پۆاڵیین بۆ بەگژداچوونەوەی هەموو ئەو پیالنگێڕی و شااڵوانەی بەمەبەستی كۆمەڵكوژی و قڕكردن و توانەوەی جەستەیی و كولتووریمان بەڕێوەدەبرێن و گەیشتن بە ژیانێكی ئازاد و ئارام و ئاشتی. دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان 2014/14/14
ژنان
38
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
نەجیبە قەرەداغی؛
حكومەتی هەرێم خۆی زەمینەی بۆ هێرشی سەر ژنان كردۆتەو ە ژنكۆژەكان هەمیشە دەكەونە بەر لێبوردنی سەرۆكی هەرێم نەجیبە قەرەداغی ،چاالكوان و رۆژنامەوان لە دیداریكدا باس لە درێژەدان بە سەركوتی ژنان لەالیەن دەسەاڵتی هەریمەوە دەكات و رەخنەی توند لە ئەنجومەنی خانمان و هەندێك لە رێكخراوەكان دەگرێت و دەڵێت":چەندە تێكۆشانی ژنان بەرفراوان تر بێ و سیاسەتی دەستەاڵتداران لەسەر كۆمەلگە بخاتە ڕوو ئەوەندەش هێرش لەسەر ژن��ان لە هەموو گۆڕەپانەكاندا ڕوو ل��ە زی��اد ب��وون دەك���ات و هاوكات نەجیبە بەشداری ژنان لە سیاسەت وەك مەرجێكی سەرەكی بۆ تێكۆشانی ژنان دەبێنێ.
ئا /بێریڤان محەمەد پرسیار /دۆخی ئێستای ژنان لەهەرێمی كوردستان چۆن دەبینی؟ وەاڵم /كێشەكانی ژنان لە باشوری كوردستان لە ئاستێكی ئەوەندە تراژیدی و ترسناك دایە كە گوزارە لێكردنی بە ئاماری توندوتیژیەكان كەم دینێ .بەپیێ راپۆرتی دەستەی مافی مرۆڤی سەر بە حكومەتی هەرێم لە ساڵی ()2013 دا ( )347ژن بە ریبازی جیاواز كوژراون یان ئ��ەوەی كە خۆیان كوشتوە .وەك ئەوە بەس نەبێ بازرگانی بە ژنان لە ئاستی هەرە بەرزدایە، هەروەها بەدەستی هەندێ كەس و الیەن زەواجی میسیار خرایە رۆژەڤی خەڵك ،هەوڵیش دەدرێ لە سایەی ئەو حكومەتەی كە پێ دەنێتە حەوت مانگە دانەمەزراوە ئەم جۆرە بازاڕیە بە جەستەی ژنەوە بكرێتە یاسا لە پەرلەمانێكدا كە جگە لە موچە وەرگرتن شتێكی تر ناكەن .بازرگانی بە جەستەی ژنەوە لە ژێرناوی جیاوازدا بە شێوەیەكە كە لە ناوەندەكەیدا ژنان دەبنە قوربانی و پیاو نەك هیچ بەرپرسیارێتیەك لە ئەستۆ ناگرێ، بەڵكو تاكە شتێك كە لە ناوەندی بیركردنەوە و كردەوەیدا جەستەی ژنە وەك ئامێرێكی سێكس بەكار دەهێنرێ. پرسیار /چۆن دەتوانرێت رێگری لەوەها بارودۆخێك بكرێت ،بەتایبەتی لەپرسی ژناندا؟ وەاڵم /هەرچی تێكۆشانی ژن بەرەو پێشەوە چوو و كۆمەڵگەی بەكێشی گۆرانكاری كرد،
ئەوەندەش دەستەالتداران و عەقلیەتی نەریتی محافەزەكار و كالسیك بابەتێك دەخەنە رۆژەڤی گەل و ئاراستەی گفتوگۆكان دەگۆڕن. چەند تێكۆشانی ژنان فراوان ببێ و سیاسەتی دەس��ت��ەاڵت��داران لەسەر كۆمەلگە بخاتە ڕوو ئ��ەوەن��دەش هێرش ل��ەس��ەر ژن��ان ل��ە هەموو
مەیدانەكاندا ڕوو لە زیاد بوون دەكات. جموجوڵەكانی ژن��ان لە م��اوەی سێ مانگی رابردوو كەم نەبوون ،بەاڵم ئەوەندەش نەبوو كە ببێتە سەرەتای گۆڕانكاری ڕیشەیی .كاردانەوەی ژنان لەبەرامبەر دەستدرێژی سەر كچە گەنجێكی رۆژئاوای كوردستان لە هەولێر لە الیەن شەش
Roji_Wilat@yahoo.com
كەس یەكێكە لەو نمونانە ،ژنان كاردانەوەیان نیشاندا ،بەاڵم درێژەیان بەو كاركردنە نەكرد لەسەر ئەو كەیسە ،لە ئاست زۆربەی ڕوداوەكانی وەك دەستدرێژی ،كوشتن ،بازرگانیكردن بە ژنانی پەنابەر بە گشتی و بەتایبەتی ژنانی پەنابەری سوریا و ڕۆژئ��اوا لە كامپەكانی پەنابەر تەنیا سنوردار بووە بە خستە ڕووی كێشەكە ،بەاڵم نە رێبازی تێكۆشان و نە چۆنیتی بەردەوامكردنی ئەو تێكۆشانە پێداگری لەسەر نەكراوە .تا ئێستا كەس نازانێ ئەو شەش پیاوەی دەستدرێژیان كردە سەر كچە رۆژئاواییەكە بەچی گەیشت .ژنان تەنیا دوای هەفتەیەك چاالكیان ئەنجامدا و دوای ئەوەش بێ دەنگیان لێكرد. پرسیار /حكومەتی هەرێم تاكو ئێستا لەم بارەیەوە ،واتا كەمكردنەوەی ئاستی توندوتیژی سەرژنان چی كردووە؟ وەاڵم /حكومەتی هەرێم خۆی زەمینەی بۆ ئەو هێرشانە كردۆتەوە ،هێرشی سەر ژنان لە الی��ەن هێزی پۆلیس و ئاسایشەوە لە ()25 نۆڤەمبەر(تەشرینی دووەم) ساڵی راب��ردوو لە رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی سەر ژنان، هێڕشی هەمان ئەو هێزانە بۆ سەر ژنان لەسەر سنوری ڕۆژئاوا ،راستی ئەو سیاسەتەی حكومەت نیشان دەدات. ئەو هێرشانەی كە باسمكرد لەم ماوەدا كرایە سەر ژنان ،هەم دەنگێكی زۆری دایەوە و هەم زەمینەیەكی بۆ تێكۆشانی هاوبەشی ژنان خوڵقاند. دوای ئەوە رێكخستنەكانی ژنان بەدوای یەكدا كۆبونەوە و بڕیاریان لەسەر چاالكی هاوبەشدا، بەاڵم كێشەی گەورە ئەوەیە كە رێكخراوەكانی ژن��ان زۆربەیان لەتێكۆشانێكی ناو كۆمەڵگە دوورن ،ئەو كارانەی دەیكەن هەم رێبازەكەی كاری نوخبەیە و هەم چاالكیەكان .تا ئێستاش ئومێداربونیان بەوەی دەسەاڵت چارسەری دێنێ، گەورەترین هەڵەی ڕێبازی تێكۆشانەكەیانە، ئەوە لەكاتێكدایە كە دەسەاڵت بە هەموو فۆرم و شێوازەكانی خۆیەوە سەرچاوەی توندوتیژی بێ ،چۆن دەتوانێ چارەسەری بێنێ و بەتایبەتی چارەسەری بۆ پرسی ژنان .تا ئێستاش ژنان باوەڕیان وایە كە گۆڕانكاری یاسایی و میكانیزمە فەرمیەكان رێگای سەرەكیە بۆ چارەسەری پرسەكانی كۆمەڵگە .بۆ ئەوەش هەر كێشەیەك، توندوتیژیەك لە نێو كۆمەڵگە دێتە ئاراوە ژنان یەكسەر ڕوو لە بەردەم پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دەكەن. پ��رس��ی��ار /ژن���ان پێویستە چ��ی بكەن، بەتایبەتی رێكخراوەكانی تایبەت بە پرسی ژنان لەكۆمەڵگای هەرێمی كوردستان؟ وەاڵم /هێشتاش بۆچونێكی هاوبەش نیە كە پرسەكانی كۆمەڵگە وەك پرسێك كە دەبێ بە رێبازی بنەرەتی و رادیكاڵ چارەسەر بكرێ ،نەك
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
بە رێبازی پەردەپۆشكردن و پینەكردن یان بە رێبازی لێدوانی چاپەمەنی كە زۆربەیان بە بیمە و فۆندی حكومەت كار دەكەن و ئەو سنورە ناتوانن تێپەڕێنن كە حكومەت بۆی كێشاون. گوتنێك هەیە كە دەڵێ":ئەگەر ژنان لە مەیدانی سیاسەتدا سەرنەكەون ،ئەوە ناتوانن لە هیچ مەیدانێكی تردا سەركەون" ،بەاڵم بەشداری ژنان لە مەیدانی سیاسەتی باشوری كوردستاندا مرۆڤ دەكرێ وەك دۆخێكی الواز و قەلس ببینێ .ژنان بە كۆتای ( )%30چونە پەڕلەمانەوە ،ئەگەر كۆتا نەبوایە بەدەگمەن ژنان دەیانتوانی بچنە پەرلەمانەوە نەك بە دەنگی جەماوەر ،ئەوەش دۆخ��ی ئ��ەو كارێكتەرە سیاسی و عەقڵیەتە پیاوساالری و پاشڤەڕوە نیشان دەدات كە پارتە سیاسیەكان كۆمەڵگەیان پێ پەروەردە كردووە ،ئەوەش ئاستی كۆمەڵگە نیشاننادات، بەڵكو زهنیەتی پارتە سیاسیەكان نیشاندەدات. ئەگەر ژن��ان لەو مەیدانەدا ه��ەوڵ و تەقەالی پێداگریان هەبێ لە مەیدانی سیاسیدا دەكرێ پارتە سیاسیەكان ،كۆمەڵگە و هەرێمەكەش بەكیشی نێو گۆڕانكاری و وەرچەرخانی سیاسی و كۆمەاڵیەتی بكەن وەك ئەو بزوتنەوە زیندووە كۆمەاڵیەتیەی كە لە باكوری كوردستاندا هەیە. لەبەرئەوەی ئەگەر زهنیەت لەنێو كۆمەڵگە زەمینەی بۆ ئامادە نەكرێ چ گۆڕانكاری یاسایی بكرێ هیچ سودێكی نیە. پرسیار /ئەو یاسا و رێسایانەی لەالیەن ح��ك��وم��ەت��ی ه��ەرێ��م��ی ك��وردس��ت��ان بۆ چ��ارەس��ەری پرسی ژن��ان داڕێ���ژراون چۆن دەبینی؟ وەاڵم /لە حوزەیرانی سالی ()2011دا یاسای ژمارە هەشت بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی لەپەڕلەمانی هەرێمی كوردستان ئەرێ كرا ،بەاڵم یەك مادەش لەو یاسایە جێبەجێ نەكراوە .ئەوانەی ژنان دەكوژن یان بە سوڵحی بنەماڵەیی یان بە بەپارە ،یان بە چاوسوركردنەوە و هەڕەشە یان بەر لێبوردنی گشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەك��ەون ،وەك ئەوەی كە كوشتنی لە مامۆستا ساكاردا ڕوویدا و هەموو كەیسەكە بە الڕێدا برا ،وەك كەیسی كوشتنی شادی و شۆخان لەگەل ئەوەی كە بكوژەكە دانی بە تاوانەكەیدا نا و سزای سێدارەی بۆ بڕرایەوە، بەاڵم ئازاد كرا بێ ئەوەی كە شتێك بە كۆمەڵگە بگوترێ .ئەو دۆخە لە هەر واڵتێكی تر بایە كە بانگەشەی دیموكراسی دەكا هەموو كۆمەڵگەی دەهێنایە مەیدانەكان ،بەاڵم لەهەرێمی كوردستان وەك ڕوداوێكی ئاسایی تێپەڕی. پ��رس��ی��ار /رات���ان ل��ەس��ەر ئیش و ك��اری رێكخراوەكانی ژنان لەهەرێمی كوردستاندا چییە؟
39
ژنان
وەاڵم /كاركردن بۆ چارەسەری پرسەكانی كۆمەڵگە وەك هەندێ رێكخراو لەژێر ناوی خانمان و كۆمەڵگەی مەدەنیدا دەیكەن جگە لە ب��ەرژوەن��دی دوو الیەنەی حكومەت نەبێ شتێكی تر نییە .حكومەت بۆ پەردەپۆشكردنی كێشەكانی كۆمەڵگە ئەو رێكخراوانە بەكاردینێ ئ��ەو رێكخراوەنەش بێ ئ��ەوەی هیچ شتێك لە واقعی ژیانی خەڵكەكە ب��گ��ۆڕن ،بونەتە ماكینەیەكی پینەكردنی كەموكوڕیەكانی دەستەاڵتداران و خۆپێنانسەكردن ،بەوەش ئاو بەئاشی زهنیەتی سەردەستی دەكەن چ لەنێو كۆمەڵگە و چ دەسەاڵت و چ هێزگەلێكی بەناوی ئۆپۆزیسیۆنبونەوە لە مەیدانەكەدایە ،سەرئەنجام بزوتنەوەیەكی كۆمەالیەتی چاالك زۆر قەلس و الوازە كە هێزی گۆرانكاری نییە و ئەوەش لە دوا دواییدا دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ دەسەاڵت. تەنیا لە م��اوەی دوو مانگی یەكەمی ساڵی ()2014دا الن��ی ك��ەم ( )10ژن ك���وژران لە باشوری كوردستان؛ ب��ەاڵم وەك ئ��ەوەی كە هیچ ڕووی نەدابێ ،ئەنجومەنی خانمان دێنە پەرلەمانی ئەوروپا و بە ئەوروپیەكان دەڵێن كە لە واڵتەكەی ئێمە كێشەیەكی ئەوتۆ نیە و ئەوەی دۆخی خراپە ئێراقە .سەرنجڕاكێشە كە لەو كۆنفرانسەدا جگە لە رێكخراوەكانی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان و چاپەمەنیەكان كەس ئاگای لە ئەنجامدانی ئەو كۆنفرانسە نەبوو. بە ئاگاییەوە هەموو چاپەمەنی و رێكخراوەكانیان لەو كۆنفرانسە پەراوێز خست. ئەو رێكخراوانە ترسیان هەیە لە ئاشكرابوونی ئەو دۆخە خراپەی ژنان لە باشوری كوردستان ،ئەو دۆخە وەك دۆخی وشترمرخ و كەو وایە ،سەریان لە بن زەوی ناوە و وا دەزانن كەس پێیان نازانێ. پرسیار /باشە ئەو ژنانەی لەدیاسپۆران رۆڵیان چییە و چیان كردووە ،هەتا ئێستا؟ وەاڵم /وەك ژنانێك كە سااڵنێكە لەدەرەوەی واڵتین بە رێی دۆستە ئەوروپیەكان دەمانەوێ بڵێین ئ��ەو دۆخ��ە ب��ەو شێوەیە نییە كە لەو كۆنفرانسەی حكومەتی هەرێم و رێكخراوەكانیان بە ئەوروپیەكانیان وت .ئەوانەی لەسەر ناوی ژنان كاردەكەن دەبێ لە جددیەتی ئەو تێكۆشانە تێبگەن و بزانن دەست بۆ چ ئاگرێك دەبەن، بۆ دەرئەنجامەكانیشی ئامادەبن .ئیدی لە خۆدووبارەكردن رزگار بن و پێ بنێنە قۆناغێكی نوێی تێكۆشانی رادیكاالنە ،بەاڵم بەرێبازگەلێك كە كۆمەڵگە هەموو لە ئامێز بگرێ و راستیش پێناسەی دوژمنەكانی ئازادی بكات .دەبێ ئیتر رێ ن��ەدرێ هەندێ رێكخراوە بەناوی ژنانەوە بازرگانی بە پرسی ژن��ەوە بكەن و كێشەكان پەردەپۆش بكەن و لە رێبازیدا ملكەچانە مامەڵە بكەن. لەبەرامبەر بە كێشەكانی ژنان كە رۆژانە ڕوو
ژنان
40
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
نازانرێ ئەو شەش پیاوەی دەستدرێژیان كردە سەر كچە رۆژئاواییەكە بەچی گەیشت .......... تەنیا لە ماوەی دوو مانگی یەكەمی ساڵی ()2014دا النی كەم ( )10ژن كوژران لە باشوری كوردستان؛ بەاڵم وەك ئەوەی كە هیچ ڕووی نەدابێ ،ئەنجومەنی خانمان دێنە پەرلەمانی ئەوروپا و بە ئەوروپیەكان دەڵێن كە لە واڵتەكەی ئێمە كێشەیەكی ئەوتۆ نیە و ئەوەی دۆخی خراپە ئێراقە ......... ئەگەر ژنان لە مەیدانی سیاسەتدا سەرنەكەون ،ئەوە ناتوانن لە هیچ مەیدانێكی تردا سەركەون .......... ئەوانەی ژنان دەكوژن یان بە سوڵحی بنەماڵەیی یان بە بەپارە ،یان بە چاوسوركردنەوە و هەڕەشە یان بەر لێبوردنی گشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەون ،وەك ئەوەی كە كوشتنی لە مامۆستا ساكاردا ڕوویدا و هەموو كەیسەكە بە الڕێدا برا ،وەك كەیسی كوشتنی شادی و شۆخان لەگەل ئەوەی كە بكوژەكە دانی بە تاوانەكەیدا نا و سزای سێدارەی بۆ بڕرایەوە ،بەاڵم ئازاد كرا بێ ئەوەی كە شتێك بە كۆمەڵگە بگوترێ لە هەڵكشانە و لەبەرامبەر سیاسەتی پەراوێز كردنەی ژنان لە هەموو بوارەكانی ژیاندا لەالیەن دەستەاڵتدارانەوە ،لە كوردستان و دەرەوەی واڵت هەوڵەكانی ژنان بۆ خستە ڕووی ئەو دۆخە و گەران بە دوای چارەسەری دا هەیە .پەرلەمانی ئ��ەوروپ��اش یەكێكە ل��ەو ن��اوەن��دان��ەی جیهان كە گفتوگۆ فراوانی تێدا دەكرێ لە سەر ماف و ئازادیەكان و پێشیلكاریەكانی مافی ژنان و گەالن .هەم ئەو گەالن و بەشانەی كۆمەلگە كە تیكۆشانی ئازادی بەرێوەدەبەن و هەم ئەوانەشی
كە دەیانەوێ تەنیا لە ڕوانگەی بەرژوەندی سیاسی و ئابوریەوە وەك ناوەندێكی دیبلۆماسی كەڵكی لێ وەرگ��رن مامەڵەی لەگەڵ دەك��ەن .بەپێی راپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەرێمی باشوری كوردستان تەنیا لە ساڵی ()2013ی ( ،)347ژن بە روداوی جۆراوجۆری وەكو خۆسووتاندن ،خۆ كوشتن و كوشتن یان توندوتیژیان بەرامبەر كراوە یان بونەتە قوربانی توندوتیژی و هەزاران ژنیش سكااڵیان تۆمار كردووە لە دادگا لەسەر كەسانێك كە لە بنەماڵەدا توندوتیژی بەرامبەریان كردوون.
زۆرێكیش لەوانەی كە لەسەر كەیسی توندوتیژی دەگیرێن یان سزا نادرێن یان بەر لێبوردنی گشتی
دەك��ەون .ئەم ئامارە چەند جیهان لێی ئاگادارە؟ وەاڵمدانەوەی ئەم پرسیارە خەمی هاوبەشی ژنانە بۆ خستە ڕووی راستی هەرێمەكەمان .هەر بۆ خستە ڕووی ئەو راستیانە لە ()1ی نیسانی ( )2014لە پەڕلەمانی ئەوروپا كۆنفرانسێك لەسەر دۆخی ژنانی كورد لە هەرێمی كوردستان بە ناونیشانی"ڕێگریە یاسایی و دادوەریەكان لە بەردەم بەدیهاتنی مافەكانی ژنان لە كوردستانی ئێراق بەرێوەچوو.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
41
ژنان
ئۆجاالن؛
ژن ،مردوویەكی زیندووە
ئەوەی دەدۆڕێنێ و زیانی بەردەكەوێ تەنیا ژن نییە؛ بەڵكۆ تەواوی كۆمەڵگایە ئا /دڵناز كەریم ئەو پیاوساالرییەی پلەداری نەریتی باو لەسەر ژنی ئاواكردووە بەدرێژایی مێژووی شارستانی بەهێز و پتەوكراوە .ئەو دەسەاڵتەی لەفۆرمی دەوڵەت ــ نەتەوەدا بەبەرزترین ئاستی خۆی گەیشتووە تاڕادەیەكی زۆر هێزی خۆی لەو رەگ��ەزگ��ەرای��ی��ە وەردەگ��رێ��ت ك��ە خەست و باڵویكردۆتەوە ،چونكە رەگەزگەرایی كردەیەكی بایۆلۆژی ئاسان نییە؛ بەڵكو ئایدیۆلۆژیایەكە بەالنی كەم بەقەدەر میللیگەرایی دەسەاڵت و دەوڵەت ــ نەتەوە بەرهەم دێنێت؛ چونكە رەگەزی ژن لە روانگەی پیاوی بااڵدەستەوە ئەو ئۆبژە و شتگەلەیە كە هەر جۆرە ئارەزوویەكی خۆی لەسەر جێبەجێ دەكات .گووتەی"ژنان كێڵگەی خۆتانن ،چۆن خ��وازی��ارن دەتوانن بیانكێڵن"ی پەرتووكی پیرۆز و گووتەی"ژن وەك ئامرازێكی مۆسیقایە ،چۆن دەخوازن دەتوانن بیژەنن"ی مۆدێرنیتە ئەو واقیعە دەردەب��ڕن. هەروەها پەندی"قامچی سەری و جاشكۆكەی زگی كەم مەكەن" كارەكتەری فاشیستانەی بااڵدەستی دەخاتەڕوو. مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش ئەو سیستەمەی زیاتر بەرەو پێشەوە بردووە .ئەو گۆڕانكارییانەی ل��ەب��واری یاسا ل��ەب��ەرژوەن��دی ژن رێكخراون لەبەدەستهێنانی یەكسانی كردەییدا دوورە. دەش��ێ��ت ه��اوس��ەرگ��ی��ری وەك دام��ەزراوێ��ك پێناسە بكرێت كە لەژێر مۆركی شارستانی ئاوا كراوە .بااڵدەستی پیاو و رەگەزپەرستی كۆمەڵگا رەوا دەك��ات .دۆخ��ی رەنگدانەوەی پاوانی پلەداری ،دەسەاڵت و دەولەتە لەسەر ئەو یەكینەیەی بەرباڵوە و خانەی كۆمەڵگا پێكدێنێت .ناكۆكیەكی پەردەپۆشكراو لەنێوان ناوەڕۆك و رووالەتەكەی لەگەڵ رەواكردنەكەی جێگای باسە .دەزگایەكە بە باشترین شێوە ئەو كۆیالیەتییە دەشارێتەوە كە لە كەسایەتی ژندا بەسەر تەواوی كۆمەڵگادا پەیڕەو دەكرێت .لە رێگای بەبنەماگرتنی ئەو قۆناخەی بەژنكردن (سووكایەتی پێكردن ،بچووكردنەوە ،كردنی بەپاشكۆی پیاو)ی مێ دەستیپێكرد هەنگاو بەهەنگاو كۆمەڵگاش دەكرێت ب��ەژن .دوای بەژنكردنی مێكۆیالیەتی پیاویش بەشێوەیەكی تێكەڵ لەگەڵیدا جێبەجێكراوە .ئەو كۆیالیەتی و ژنێتییەی ل��ەس��ەر م��ێ پ��ەی��ڕەو ك���راوە و ئەنجامگیر بووە ،دواتر بەسەر پیاوان و چینە چەوساوەكانیشدا دەسەپێنرێت .ئەو قۆناخ و
پڕۆسەی بەشارستانیەوە دەستی پێكرد لەگەڵ مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەلوتكە گەیشت. لە پ��رۆس��ەی بەژنكردنی كۆمەڵگا فاشیزم پێگە و مانایەكی تایبەتی هەیە .گوزارشت لە كۆمەڵگایەكی دەستەمۆكراو دەكات .مۆدێرنیتە گوزارشت لە كۆمەڵگای ژنێتی گشتی دەكات كە خەسێنراوە ،توانای بەرگریكردنی لەدەستداوە و هەركەس ك��راوە ب��ەژن و مێردی یەكتری. كەلەكەبوونی هەمیشەیی سەرمایە پێویستی بەشەڕانگێزی و هۆڤێتییەك هەیە تا بەجۆرێكی دیكە دەرفەت بەكۆمەڵگا نەدات .هاوسەرگیری بوارێكە لەژێر ناوی نامووسدا هەم كۆیالیەتی و دەستدرێژی تێدا رەوا كراوە هەم بەقوواڵیی تێیدا جێبەجێ كراوە. پرسی رەگەزگەرایی كۆمەاڵیەتی ،خێزان، ژن و ژمارەی دانیشتوان لە رۆژگ��اری ئەمڕۆماندا تەنیا ناوی كێشەكە دەستنیشان كراوە و هێشتا ناوەڕۆكەكەی دیاری نەكراوە .هێشتا دوورە لەوەی كە بەرنامە و ستراتیژ و رێكخستن و شێوازی چاالكیەكانی تەواو لە نێو رۆژەڤ��دا جێگیر بێت .هەروەكو چۆن لەسەر بنەمای كۆیالیەتی رەگ��ەزی ژن مێژووی شارستانیەتی چینایەتی وەكو مێژووی ستەمكاری؛ شەڕ ،چەوسانەوە و تەڵەكەبازی و چەواشەكاری دەستیپێكرد ،ئەوا لەمیانەی تێكۆشانی ئازادی ژن و گەیشتنی بە سەركەوتن، سەرلەنوێ مێژووی ئازادی ،ئاشتی ،یەكسانی و راستی دەئافرێنرێ و دەنووسرێتەوە .تەواوی پێشهاتەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئازادی ژن رۆڵێكی بەرچاو لە بەرەبەیانی شارستانیەتی نوێدا دەبین ێ و دووبارە و لە ئاستێكی بەرزتردا چاخی ژنی ئازاد دێتە ئاراوە. شانبەشانی ئ��ەوەی نوێنەرایەتی گەوهەری دیموكراتیزەبوون دەك��ات ،ژن و سیستەمی پ��ەی��وەن��دی و ناكۆكییەكانی دەوروب����ەری لەسەرووی ئەو دیاردانەوە دێن كە پێویستە بەشێوەیەكی سەربەخۆ تاوتوێ بكرێ .چەندە هاوسەنگییەكانی راوەس��ت��ەی دیموكراتی و كۆمەڵكاری بەدرەنگ وەختی و ناتەواو جێگای خۆی لەبواری كۆمەڵناسییەوە گرتبێت ،ئەوا رەوشێكی لەوە خراپتر لە هەڵوێستی سەبارەت بەدیاردەی ژن دەبینین .ه��ەروەك بڵێی ئەو رەوشەی ژن تێیدا دەژی پێویستییەكی ئاسایی و سروشتیبوونە ،ئ��ەم چەمكە لە ت��ەواوی
هەڵوێستە زانستییەكاندا ،هەڵوەستەی سیاسی و ئەخالقی وەك ئەگەر و گریمانەیەكی لەپێشینە پەسند دەكرێ .ئەوەی جێگای خەم و پەژارەیە خ��ودی ژنیش ه��ۆگ��ری ئ��ەوە ب��ووە ك��ە ئەم چەمك و تیۆریە بەئاسایی و سروشتی ببینێ و پەسەندی بكات .پیرۆزی و سروشتیبوونی ئەو ستاتۆیەی بەهەزاران ساڵ بەسەر گەالندا سەپێنرا ،چەندین جار لەوە زیاتر هەروەكو بڵێی لەتەواوی زهنییەت و هەڵسوكەوتی ژنان هەڵكەندراوە .بەو رادەیەی گەالن كراونەتە ژن، ژنانیش وەكو گەالنیان لێكراوە .كاتێك هیتلەر دەڵێ " گەالن وەك ژنن" گوزارشت لەم راستییە دەكات .كاتێك بەشێوەیەكی قووڵتر دیاردەی ژن هەڵسەنگێنرێ و تاوتوێ بكرێت دەبینرێ ل��ەوە زیاتر كە وەك رەگەزێكی جەستەیی، بەڵكو وەك چین و رەچەڵەكێك مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت ،بەاڵم وەك چین ،رەچەڵەك و نەتەوەیەك كە هەرەزێدە دەچەوسێنرێتەوە. دەبێ باش بزانین كەهیچ چینێك ،رەچەڵەك و نەتەوەیەك بەئەندازەی ژنێتی نەخراونەتە ژێر كۆیالیەتییەكی سیستەماتیك. هێشتا مێژووی كۆیالیەتی ژنانە نەنووسراوە. هەرچی مێژووی ئازادیخوازییە لەچاوەڕوانی نووسینەوەدایە .بەئەندازەی قوواڵیی كۆیالیەتی ژنان ،هێشتنەوەی لەناو تاریكیدا لەنزیكەوە گرێدراوی دەسەاڵتی پلەداری و دەوڵەتگەراییە. لەمیانەی راهێنانی ژن لەبارەی كۆیالیەتییەوە ــ بەڕێوەبەرایەتییە جیاكاری و پیرۆزەكان ــ پلەداری ئاواكراوە ،رێگای كۆیالیەتی توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگا ك��راوەت��ەوە .بەكۆیلەكردنی پیاوان دوای كۆیالیەتی ژنان دەردەكەوێت. كۆیالیەتی رەگ��ەزی الیەنی جیاوازی لەگەڵ كۆیالیەتی چینایەتی و نەتەوەیی هەیە. لەمیانەی فشارە ورد و چڕ و تەڵەكەبازییە پڕ لەهەستەكانەوە رەوابوونی مەیسەر دەكرێت. هەروەك بڵێی جیاوازی جەستەیی بیانوویەكی كۆیالیەتییە و بەكاریدێنێ .ت��ەواوی ئیش و كارەكانی ئەنجامیدەدات ،بەئیشی ژنانەی بێبەها بەناو دەكرێت ،بەهەند نابینرێ و سووكایەتی پ��ێ��دەك��رێ .ب��ەش��داری��ك��ردن��ی ل��ە گۆڕەپانە گشتییەكاندا ،لەالیەنی ئایینیەوە قەدەخە دەك��رێ ،لەبواری ئەخالقیشەوە بەعەیبداری لە قەڵەمدەدرێ .پێبەپێ لەتەواوی چاالكییە كۆمەاڵیەتییەكان دوور دەخرێتەوە .كاتێك هێزی حوكمڕانی چاالكییە سیاسی ،كۆمەاڵیەتی و ئابوورییەكان دەكەوێتە ژێر ركێفی پیاو الوازی
ژنان
42
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
Roji_Wilat@yahoo.com
لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا تەنیا ناوی كێشەكە دەستنیشان كراوە و هێشتا ناوەڕۆكەكەی دیاری نەكراوە.هێشتادوورەلەوەیكەبەرنامەوستراتیژورێكخستنوشێوازیچاالكیەكانیتەواو لە نێو رۆژەڤدا جێگیر بێت .هەروەكو چۆن لەسەر بنەمای كۆیالیەتی رەگەزی ژن مێژووی شارستانیەتی چینایەتی وەكو مێژووی ستەمكاری؛ شەڕ ،چەوسانەوە و تەڵەكەبازی و چەواشەكاری دەستیپێكرد ،ئەوا لەمیانەی تێكۆشانی ئازادی ژن و گەیشتنی بە سەركەوتن، سەرلەنوێ مێژووی ئازادی ،ئاشتی ،یەكسانی و راستی دەئافرێنرێ و دەنووسرێتەوە ژن زیاتر بەدەزگا دەبێت .وەك باوەڕییەك لەسەر رەگەزی الواز (ژن) هاوفیكرن. دوای ئەوەی تەواوی توانستی هێزە ماددی و مەعنەویەكان لەدەستی پیاو كۆدەبێتەوە ،ئیتر ژن دەبێتە بوونەوەرێك كە گیرۆدەی خنكانێكی بێدەنگە و ب���ەردەوام زیزدەبێت ،چاوەڕوانی دەستی پیاوە ،هەندێ جار دەپاڕێتەوە ،هەندێ جاریش تەواوی كەرامەتی خۆی پێشێل دەكات و بەچارەنووسی خ��ۆی رازی��ی��ە .بەواتایەكی دیكەش دەت��وان��رێ ب��ەم��ردووی زیندوو بەناو بكرێت .لەمیانەی چەند نموونە و لێكچواندنێكەوە دەتوانین دیاردەكە روونتر بكەینەوە .نموونەی یەكەم ،چۆلەكەی ناو قەفەسە .هەندێ جار وەك چۆلەكەی كەناری دەڕازێندرێتەوە ،هەندێ جاریش وەك بولبول دەنگی خۆش دەكرێ و بەكاردەهێنرێ .هەركەسە و ل��ەالی خۆیەوە بەچۆلەكەیەكی دەچوێنێ .زیاتر بەچۆلەكە بەناو دەكرێت .نموونەیەكی دیكە ،رەوشی ئەو پشیلەیە كە فڕێدراوەتە بیرێكی قووڵی بێبن و بەردەوام میاوەمیاوێتی .پاشماوەی خواردنەكانی دەدرێتێ و بۆ خاوەنەكەی ماڵیدەكرێت .لەوانەیە ئەم نموونانە كەمێك قەبا ببینرێن ،بەاڵم بۆ تێگەیشتنی قوواڵیی كۆیالیەتی ئاشكرایە كە پێویستی بەهەوڵدانێكی هەمەالیەنی زانستی و ئەدەبی هەیە .كۆمەڵگایەكی رەگەزگەرایی
زەبەالح پێكهێنراوە .قەبایی راستەقینە لێرەدایە كاتێك پیاو یەكالیەنە دەستدرێژی دەكاتە سەر ژن بۆ پیاو قارەمانێتییە و تادواڕادە پیاو زەوقی لێوەردەگرێ و شانازی پێدەكات ،ژن رووبەڕووی هەموو جۆرە سزایەكی بێڕەحمانەی لەجۆری رەجمكردن تا مردن ،فڕێدانە سۆزانیخانەكان و تا دەگاتە التەریككردنی لەكۆمەڵگا دەبێتەوە. دیسان یەكێك لە قەباترینیان ئەوەیە ،كاتێك پیاو شانازی بە ئۆرگانی زایەندی و نێرینەیی خۆی دەكات ،ئۆرگانی زایەندی و مێینەیی بۆ ژنان وەك سەرچاوەی عەیب و خەجاڵەتی دەبینرێ. تەنانەت لەبەكارهێنانی سادەترین جیاوازی جەستەیی دژ بەژن دوودڵی نەكراوە .خودی ژنێتی كراوە بەسەرچاوەی عەیب و شەرمەزاری .تەنانەت ئەشق كە سۆز و هەستێكی پیرۆزە ئەوەی ژنی دووچ��اری دێت داسەپاندنێكی كوێرانەی پیاوە. كیژۆڵەكان بەبەردەوامی بچووك دەبینرێن. ئ���ەو پ��رس��ی��ارەی پێویستە بپرسین بۆچی كۆیالیەتییەكی هێندە قووڵ؟ مسۆگەر وەاڵمەكەی پەیوەندی بەدیاردەی دەسەاڵتەوە هەیە .سروشتی دەس���ەاڵت پێویستی بەكۆیالیەتییە .ئەگەر سیستەمی دەسەاڵت لەدەستی پیاودابێت ئەوا تەنیا بەشێكی مرۆڤ نا؛ بەڵكو دەبێ تەواوی رەگەزێكیش بەگوێرەی ئەم دەسەاڵتە شێوە بگرێت .هەروەكو چۆن خاوەنەكانی دەسەاڵت سنوورەكانی دەوڵەت وەك سنوورەكانی خانە (ماڵ)ی خۆیان دەبینن و هەموو كردەوەیەك لەم سنوورەدا وەك مافێك
دەبینن ،لەو خێزانەدا كە میكرۆ مۆدێلێكی دەوڵەتە پیاو وەك خاوەنی دەسەاڵتی پیاوساالری خۆی بەخاوەن مافی هەموو جۆرە رەفتار و كردەوەیەك ــ پێویست ببینێ كوشتنیشی تێدا ــ دەبینێ ژنی ماڵەوە موڵكێكی هێندە قووڵ و كۆنە لەمیانەی هەست و سۆزێكی موڵكایەتی سنوورنەناس پیاو ژن بەموڵكی خۆی دادەنێ .بەرامبەر بەپیاو ژن ناتوانێ بانگەشەی بچووكترین مافی موڵكایەتی بكات ـ��ـ ل��ەگ��ەڵ ئ��ەو پ��ی��اوەی ك��ە پەیوەندی هاوسەرێتییان پێكهێناوە ــ بەاڵم خاوەندارێتی پیاو لەسەر ژن و مندااڵن بێسنوورە .دیسان پێویستە دەرهەق بەخێزان و رەفتارەكانی كۆیالیەتی سەر ژن بۆ سەرچاوەی موڵكایەتی بگەڕێینەوە .ژنی بەكۆیلەكراو سەرچاوەی موڵكایەتی پێكدێنێ. ئ��ەو كۆیالیەتی و موڵكایەتییەی ل��ەس��ەر ژن باڵوكراوەتەوە شەپۆل شەپۆل سەرجەم ئاستەكانی كۆمەڵگا دەگرێتەوە .بەمشێوەیە هەموو جۆرە هرز و سۆزێكی موڵكایەتی و كۆیالیەتی لە پێكهاتەی رەفتار و ه��زری تاك و كۆمەڵگا بەجێدەكات. كۆمەڵگا بەگوێرەی پێكهاتەی هەموو جۆرە پلەداری و دەوڵەتگەراییەكان دەگونجێندرێ .ئەمەش
بەواتای بەردەوامكردنی ئاساییانەی هەموو جۆرە پێكهاتەیەكی شارستانییەت دێ كە بەچینایەتی دەناسرێت و رەوابوونی بەدەستهێناوە .بەمجۆرە ئەوەی دەدۆڕێنێ و زیانی بەردەكەوێ تەنیا ژن نییە ،بەدەر لەهێزێكی سنوورداری پلەداری و دەوڵەتگەرایی ،تەواوی كۆمەڵگایە.
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ]2014/4/15[ ]38ساڵی چوارم]
43بیرەوەری گەریال
ئەنجامدانی چاالكییەك
هیچ چاالكییەكی ئێمە چ سەربازی بێت یان ئایدیۆلۆژی یاخود سیاسی بێشك بێ هۆكار نییە ن /ڕوچەم دێرسیم ـ و /ڕێبوار هەمەوەندی
لە ساڵی ( )1997لە هەرێمی دێرسیم بووم، دەت��وان��م بڵێم یەكەم قۆناغی بە گەریالبونم ب��وو ،لە قۆناغێكدا دەژی��ای��ن كە ئەنجامدانی چاالكییەكی چڕ لە ئ��ارادا بوو ،ئێمە گروپێك گەریال بوین بڕیارماندا كە چاالكییەك ئەنجام بدەین ،بەگوێرەی بڕیارەكەمان ئێمە ( )5هەڤاڵ دەچوین بۆ ئەنجامدانی ئەم چاالكییە .لەگەڵ چونمان بۆ ئەنجامدانی ئەم چاالكییە هەموومان كەوتبوینە ن��او كەشوهەوایەكی ش��ان و باڵ دەرخستن و هەمووشمان خاوەن هەیەجانێكی زۆر بوین ،سەرەتای دەركەوتنی خونچەكانی وەرزی بەهار بوو ،ئێمە دەمانویست چاالكی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام بدەین ،ماوەیەك لەمەوبەر چەند هەڤاڵێكمان شەهید ب��وون و هەربۆیە ئێمە بەختەوەری ئەوەبوین كە بە ئەنجامی ئەم چاالكییە تۆڵەی ئەوان دەكەینەوە ،كاتێك مرۆڤ هەڤاڵێكی لەدەست دەدات ئەو ئازار و غەمگینیەی لە بارەیەوە هەستی پێدەكات دەبێتە هۆكاری ئەوەی كە بەرامبەر بە دوژمنەكەی قین و نەفرەتی لەال دروست ببێت ،ئەم قین و نەفرەتە ئەگەر نەگۆڕدرێت بە ئەنجامدانی چاالكییەك كەواتا هیچ مانایەك نابەخشێت ،بە پێچەوانەوە وەك بڵێسەیەك كە هەرگیز خامۆش نابێتەوە دڵی مرۆڤ دەسوتێت ،بەاڵم ئەگەر ئەم بڵێسەیە كرا بە ئاگرێك و خرایە بواری چاالكییەكی تۆڵەوە ئەوكاتە دڵی مرۆڤ ئازارەكانی خامۆش دەبێتەوە، ڕەنگی چاالكییەكانی ئێمە ب��ەو شیوەیەیە. بێگومان هیچ چاالكییەكی ئێمە چ سەربازی بێت یان ئایدیۆلۆژی بێت یاخود سیاسی بێشك بێ هۆكار نییە ،بە پێچەوانەوە هەموو چاالكییەكمان بۆ بەدەستخستنی ڕۆژەڤ نییە؛ بەڵكو هۆكاری مێژوویی و تایبەتمەندی خۆی هەیە. لەسەر ئەو بناغەیە بڕیاری ئەنجامدانی چاالكیماندا و پیالنسازیمان ك���رد ،بەبێ كەموكوڕیش دەشگەڕاینەوە ،هەموو شتێكمان لەالی خۆمانەوە گەاڵڵە كردبوو ،لە ماوەیەكی كورتدا چاالكێكەمان ئەنجام دەدا ،بۆ ئەنجامدانی ئ��ەم چاالكییە پێویستیمان بە ئازوقە هەبوو؛ چونكە ئازوقەمان ك��ەم ب��وو ،ت��ەس��ادوف لە نزیك ئ��ەو شوێنەی چاالكێكەی لێ ئەنجام ئ��ەدرا گوندێك هەبوو ئێمەش چوینە گوندەكەوە و چوینە ماڵێكەوە، خاوەنی ماڵەكە زۆر بەباشی پێشوازیان لێكردین، زۆر بە جۆشوخرۆشەوە ساڵویان لێكردین ،ئێمە ڕاهاتبوین لەگەڵ ئ��ەوەی كە گەل بە گەرمی
پێشوازیمان لێبكەن ،بەاڵم ئەم پێشوازیەی ئەم ماڵە زۆر گ��ەرم بوو ئەم حاڵەتە سەرنجمانی ڕاكێشابوو ،بەاڵم بە شێوەیەكی ناسروشتی و ڕادەبەدەر بیرمان لەم پێشوازییە گەرمە نەكردەوە، دوای مانەوەی ماوەیەكی كورت لە ماڵەكە ئێمە داوای پێداویستێكانمان لێكردن ،پێیان ووتین كە لە ماوەیەكی كورتدا پێداویستێكانمان دابین دەك��ەن ،دوای ئەوەی ئەم بەڵێنەیان داپێمان لە ماڵەكە جیابوینەوە ،دەبوایە بەیانێكەی لەو ناوچەیە بڕۆشتینایە ،ئێمە لەم ماڵەدا زۆر بە سادەیی و لەناو باوەڕییەكی پتەو هەڵسوكەوتمان دەكرد زۆر بەباشی پێشوازیان لێكردین ،بەاڵم ئێمە نەمانزانی بوو كە ئەم ماڵە ماڵی یەكێكە لە خیانەتكاران كە لە ناو ئێمەدا هەاڵتبوو ،ئەو كەسەی لە ناو ئێمەدا هەاڵتبوو لەبارەی ئێمەوە هەواڵیان دابوو بە جەندرمە ،بە جەندرمەیان ووتبوو كە (گروپێك گەریال لە ناو ئامادەباشی ئەنجامدانی چاالكیدان) .من تێناگەم مرۆڤ چۆن دەبێت بە كۆیلەی بكوژی خۆی ،كە چی ئەم دوژمنە نەك تەنها ئەمڕۆ؛ بەڵكو بەدرێژایی مێژوو كوردكوژ بووە ،ئەم دوژمنە دەستی لە خوێنی منداڵی كورد سوورە ،بەتایبەت دێرسیم ،هێستا خوێنی كورد لە دێرسیم كە لە ساڵی ()1937وە ڕژاوە ووشك نەبۆتۆتەوە ،هێشتا گۆشتی لەشیان نەبووە بە خ��ۆڵ چ��ۆن م��رۆڤ دەتوانێت ئەم خیانەتە بكات؟ ،دەبێت مندااڵنی دێرسیم مێژوو لەبیر خۆیان نەكەن و خیانەت لە مێژووی خۆیان نەكەن ،ئەو كەسە بە ڕاكردنی لەناو پەكەكە تەنها خیانەتی لە پەكەكە نەكردووە ،ئەو كەسە خۆی خستۆتە باوەشی دوژمنەوە و خیانەتی لە خۆی و شەرەف و ئازادی كردووە ،ئەو كەسە دەستی ئەو دوژمنەی گرتووە كە هێشتا خوێنی باپیران و دایەگەورە و مندااڵنی دێرسیمی لێدەتكێت ،ئەم خیانەتە لە كەسایەتی پەكەكەدا كە هێزی تۆڵە سێنەرەوەی هەیە بەرامبەر بەو كۆمەڵكوژیانەی كە بەرامبەر بە ك��ورد ك��راوە وەك ئ��ەوە وایە ئەم خیانەتە بەرامبەر بە كەرامەت و بەها و بە نرخەكانی مرۆڤایەتی كرابێت. ئێمە ئاگاداری ئەم مەسەلەیە نەبوین ،لەكاتی ئامادەباشی ئەنجامدانی چاالكێكە بۆ كوێ بچوینایە ڕوب��ەڕوی بۆسەی دوژمن دەبوینەوە، لەوە دەچوو كە هێزی دوژمن بەردەوام لەگەڵماندا بوبێت ،ئێمە سەرمان لەم مەسەلەیە دەرنەدەچوو، زریپۆشەكان بەردەوام بەدوامانەوە بوون ،ئێمە پێمان وابوو ئەمە بەرنامەی دوژمنە بۆ ئەنجامدانی ڕوخ��ان��دن��ی گ��ون��دەك��ان ،بۆیە ب����ەردەوام لەم
ناوچەیەن ،بەاڵم رومان لە كوێ بكردایە ڕوبەڕوی دوژم��ن دەبوینەوە ،پێمان سەیر ب��وو كە لە ماوەیەكی وا كورتدا دوژمن چواردەورمان بگرێت، ئێمە تازە چوبوینە ئەو ناوچەیەوە ،چەندێك هەوڵماندەدا نەماندەتوانی بەرنامەی چاالكێكەمان بخەینە بواری پراكتیكەوە ،بڕیارماندا كە جارێكی تر بگەڕێینەوە بۆ ماڵەكە ،بەاڵم هێزی دوژمن چ���واردەوری ماڵەكەیان گرتبوو ،دەمانویست بەبێ ئ��ەوەی شەهیدمان هەبێت لەم ناوچەیە دوربكەوینەوە ،نەماندەویست بچینەوە بۆالی هەڤااڵن؛ چونكە هێشتا چاالكییەكەمان ئەنجام نەدابوو ،بیرمان دەك���ردەوە بەچی ڕویەكەوە بچینەوە الی هەڤااڵن ،بێگومان هەڤااڵن پێیان دەوتین (لە شوێنێكی بەرفراوانی وەك ناوچەی قەرەقۆچان نەتانتوانی چاالكی ئەنجام بدەن) هەربۆیە ئێمەش لەناوخۆماندا ووتمان":ئێمە نەمانتوانی چاالكی ئەنجام بدەین ،بەاڵم هەر هێچ نەبێت با پێداوێستێكانمان بهێنین" .ئێمە بۆ ئەو پێداوستیانە پارەمان دابوو بە خاوەن ماڵەكە نەماندەویست ئەو پارەیەمان بە فیڕۆ ب��ڕوات ،كە بینیمان هێزی دوژم��ن چ��واردەوری ماڵەكەیان گرتبوو كەوتینە چاوەڕوانییەوە، دوای ئ��ەوەی هێزی دوژم��ن پاشەكشێی كرد چوینە ماڵەكەوە ،كە چوینە ژوورەوە بینیمان داخوازێكانی ئێمەیان ئامادە كردبوو ،بێگومان ئێمە نەماندەزانی كە ئەم ماڵە خەبەری دوژمنیان داوە لەبارەی بوونی ئێمەوە ،كەوتنە لێدانی ئەژنۆی خۆیان و دەیانوت":دڵمان لەالی ئێوە بوو ،ترسی ئەوەمان هەبوو كە دوژمن شتێكتان لێبكات ،زۆر ترساین ،ب��ەاڵم هیچتان بەسەر نەهاتووە ،زۆر سوپاس بۆ خوا ،خوا ئێوەی پاراستووە" .ئێمەش ئەشیاكانمان هەڵگرت و لە ماڵەكە دوركەوتینەوە ،گەڕاینەوە بۆالی هەڤااڵن ،هیچ شتێكمان بە گوێرەی بەرنامەكەمان ئەنجام نەدابوو ،بەشێوەیەكی سروشتی هەڤااڵن پرسیاری چالكییەكەیان لێكردین ،بەاڵم لەبارەی ئەم پرسیارەوە هیچ وەاڵمێكمان پی نەبوو، هەڤاڵێكمان باسی بەسەرهاتەكەمانی بۆ هەڤااڵن گێڕایەوە و پێی وتن":كاتێك چاالكییەكەمان پێ ئەنجام نەدرا ئێمەش لە گوندێك بە ماڵێكمان ووت كە پێداویستێكانمان دابین بكەن دوای ئەوەی پێداوێستێكانمان ئامادە كرا گەڕاینەوە گوندەكە ،دوایش خاڵ بە خاڵی رەوشەكەی بۆ باس كردن ،هەڤااڵن پرسیاری ئەو ماڵەیان كرد كە چوبوین ئێمەش ماڵەكەمان بۆ باسكردن ئەوانیش ووتیان ئەو ماڵەی ئێمە بۆی چوینە
بیرەوەری گەریال 44
[~] [ساڵی چوارم] [ [ ]2014/4/15ژماره]38
یەكێكە لە ماڵە سیخوڕەكانی دەوڵ���ەت ،كە گوێمان لەمە بوو سەرسام ماین ،بە كورتی ئێمە چوبوینە ماڵی سیخوڕێكەوە و ئێمەیان كردبۆوە ژێر چاودێرییەوە". هەڵەیەكی لەو شێوەیە پوچەڵ بونەوەی چاالكی بەالیەكدا؛ بەڵكو دەبووە هۆكاری شەهید بوونی هەموو گروپەكەمان ،هەربۆیە هەڤااڵن لەم بارەیەوە داوای نوسینی ڕاپۆرتیان لێكردین ،ئێمەش چەند ڕۆژێك بۆ ئەوەی راپۆرت نەنوسین ئەوەی لە دەستمان هات كردمان ،هەرچیمان كرد هەڤااڵنمان بە قسەكانمان قەناعەتیان نەكرد ،لەبارەی مەسەلەیەكی لەو شێوەیە راپۆرت نوسین كارێكی قورس بوو بۆ ئێمە ،بەهۆی غرورمانەوە ڕاپۆرتمان نەدەنوسی ،بەاڵم توانیمان هەڤااڵن ڕازی بكەین و نوسینێكی ڕەخنەدان بنوسین و بەڵێنی ئەوەماندا كە جارێكی تر هەڵەی وا دووبارە نەكەینەوە ،بێگومان ئ��ەم ڕەوش��ە بۆ ئێمە زۆر ناخۆش بوو هەر هەڤاڵێك قیتدەبۆوە لێی دەپرسین بۆ چاالكیتان ئەنجام ن��ەدا؟ ،كەی چاالكی ئەنجام دەدەن؟ ،ئێمە بەمە زۆر ناڕەحەت دەبوین هەربۆیە
وەك گروپەكەمان جارێكی تر پێشنیارمان كردەوە كە ڕێگامان بدەن چاالكییەك ئەنجام بدەین ،بەاڵم رازی نەبوون؛ چونكە ئەو هەڵەیەی كردبوومان نیگەرانی لەناو هەڤااڵن دروست كردبوو ،بێگومان لەناو گەریالدا بەو شێوەیە هەڵەكردن تەنها نابێتە هۆكاری زەرەری گیانی تۆ؛ بەڵكو ڕێ بۆ زەرەرێكی زۆرتر خۆشدەكات، هەربۆیە هەركە بووی بە گەریال مەجبوری بەباشی دیقەتی ئەو هەنگاوانەت بكەیت كە ئەیهاویژیت، پێویستە بەرامبەر بە دوژمن هیچ هەڵەیەك نەكەیت، هەڵە هێواش ...هێواش بەرەو نەمانت دەبات ،ئێمە مانانیش مەحاڵە ئەم ناسەركەوتنە هەزم بكەین، لەالیەكی تریشەوە دەمانزانی بەرامبەر بە هەر هەڵەیەك هەڤااڵن نیگەران دەبن ،ئەمە حاڵەتێكی سروشتییە هەتا ئێمە لەناو ریزەكانی گەریالدا ئەزمونی زیاتر بەدەست بخەین هەڤااڵنیش بواریان بۆ دەڕەخساندین كە چاالكی ئەنجام بدەین ،ئێمە مانانیش دەبێت ئەم هەڵە بەباشی هەڵسەنگێنین و هەڵە و كەموكوڕیەكانمان بەالدا بخەین و بتوانین بەرەو چاالكییەكی سەركەوتوانە هەنگاو بنێین.
Roji_Wilat@yahoo.com
لەكاتیئامادەباشی ئەنجامدانیچاالكێكە بۆ كوێ بچوینایە ڕوبەڕوی بۆسەی دوژمن دەبوینەوە ،لەوە دەچوو كە هێزی دوژمن بەردەوام لەگەڵماندابوبێت،ئێمە سەرمان لەم مەسەلەیە دەرنەدەچوو،زریپۆشەكان بەردەوام بەدوامانەوە بوون ،ئێمە پێمان وابوو ئەمە بەرنامەی دوژمنە بۆ ئەنجامدانی ڕوخاندنی گوندەكان
ژیاننامەی گەریالی شەهید"ئاكۆ عۆسمان محەمەد" ،ناسراو بە"الشەڕ واڵت" گەریالی شەهید"ئاكۆ عۆسمان محەمەد"، ناسراو بە"الشەڕ واڵت" ،ناوی دایكی"پەریزاد"ە و ناوی باوكی"عۆسمان محەمەد"ە و لەدایكبووی ساڵی""1990ی سلێمانی/پێنجوێن. گ���ەری�ل�ای ش��ەه��ی��د"ئ��اك��ۆ ع��ۆس��م��ان" ل���ەب���ەرواری" "2011/1/2لەشاری سلێمانی
ئ��اش��ن��ای ب��ی��روب��ۆچ��وون��ەك��ان��ی رێ��ب��ەر ئۆجاالن دەبێت و پەیوەندی بەریزەكانی گەریالكانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان"پەكەكە"ەوە دەگرێت و لەپاش تەواوكردنی خۆلی پ��ەروەردەی سەرەتایی لەناوچەكانی خ��اك��وورك ،قەندیل ،زاپ و
رێكخستنی پارتی چارەسەری بناری قەندیل جێدەگرێت. گ����ەری��ل�ای ش���ەه���ی���د"الش���ەڕ واڵت"، لەبەرواری" "2012/12/7لەئەنجامی هێرشی فرۆكە جەنگیەكانی توركیا دەگاتە پلەی بەرزی شەهادەت.
چاپێکی نوێی پەرتووکی( )PKKمێژووێک لە ئاگر چاپی سێیەمی پەرتووکی PKKمێژووێک لە ئاگر باڵوکرایەوە کە دیمانەیەکی رۆژنامەوانییه لەگەڵ هاوسەرۆکی کەجەکە (جەمیل بایک)دا لەالیەن نووسەر و رۆژنامەوان "حەسەن جودی"یەوە ئامادەکراوە و لەو دیمانەیەدا تەواوی مێژووی پەکەکەی لەخۆوەگرتووە .شایانی باسە ئەمە سێیەم چاپی ئەو پەرتووکە دەکرێتەوە و بۆتە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی لێکۆڵینەوە لە مێژووی پەکەکە .ئەم پەرتووکە لەالیەن کۆمینی راگەیاندنی (پ چ د ک)وە چاپ و باڵوکراوەتەوە.
Rojî Wilat Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan [Jimarey: 38] [Salî: 2014]
گەریالی شەهید"ئاكۆ عۆسمان " ناسراو بە"الشەڕ واڵت،"محەمەد