رۆژی واڵت
گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات [ساڵی [ ]3ژمارەی [ ]2013/6/15[ ]30پووشپەڕ 2713کوردی] [نرخ 1500 :دينار]
دیار غەریب؛
لەم هەڵبژاردنەدا گرنگی بە داڕشتنی دەستورێكی دیموكراتی دەدەین و پێمان باشە كاك مەسعود خۆی كاندید نەكاتەوە جەالل چوارتایی؛
داخستنی سنورەكانی باشور ـ رۆژئاوای كوردستان بە داخوازی ئێران پێكهاتووە سەالم عەبدوڵاڵ؛
بە هۆی هەڵبژاردنەكانەوە دەستور كراوەتە مزایدەی سیاسی نێوان الیەنەكان ئۆج ئاالن؛
ساڵح موسلم؛
یەكەمین قوربانی بەرامبەر بە
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ
پیاوی بەهێز ژن بووە
دڵخۆشكردنی هاوپەیمانەكانی خۆی سنور دادەخات
واژۆی خوێن كۆڵەواربێ و وردوو خاش بێت پێنوسەكەم ئەگەرپەیڤی ئازادی نەنوسێت بۆ تۆ!! پەنجەكانم هەڵبوەرێ ئەگەر تەنها دڵۆپێ خوێن نەبەخشێ و نەیكات بە واژۆ تۆ كە هەموو ژیانی خۆت بۆ ئازادی گەل بەخشیوە ئێستا گەل قەرزاری تۆیە!! چۆن پاداشتت بدەینەوە شانازییە ئەمڕۆ ئێمە هاوخەمت بین بەم واژۆیە !! ئەگەر واژۆكانی ئێمە چەپكە گوڵی ئازادی بێ بەڵێن و سۆزت پێ ئەدەین ! نەك بە پێنوس و پەنجە مۆر بەخوێنی گەش فۆرمی ئازادی سوردەكەین؟! كوردۆ شوانی
~ Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan ][Jimarey: 30] [Salî: 2013
ساڵی | 3ژماره 30 2013/6/15
رۆژی واڵت
Rojî Wilat
گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات [ساڵی [ ]3ژمارەی [ ]2013/6/15[ ]30پووشپەڕ 2713کوردی] [نرخ 1500 :دينار]
دیار غەریب؛
لەم هەڵبژاردنەدا گرنگی بە داڕشتنی دەستورێكی دیموكراتی دەدەین و پێمان باشە كاك مەسعود خۆی كاندید نەكاتەوە جەالل چوارتایی؛
داخستنی سنورەكانی باشور ـ رۆژئاوای كوردستان بە داخوازی ئێران پێكهاتووە سەالم عەبدوڵاڵ؛
بە هۆی هەڵبژاردنەكانەوە دەستور كراوەتە مزایدەی سیاسی نێوان الیەنەكان ئۆج ئاالن؛
ساڵح موسلم؛
یەكەمین قوربانی بەرامبەر بە
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ
پیاوی بەهێز ژن بووە
دڵخۆشكردنی هاوپەیمانەكانی
گەریالی شەهید"سیف الدین حاجی عەلی" ،ناسراو بە"توانا هیران"
خۆی سنور دادەخات
خاوەنی ئیمتیاز
کۆمیتەی ڕاگەیاندنی PÇDK سەرنووسەر
پروین حەسەن مستەفا
بەڕێوەبەری نووسین ئارام کەریم بابان
سەروتار بیروڕا راپۆرت
وتار
دەستەی نووسەران فەهمی محەمەد سۆران حسین ئامینه محەمەد چنوور غەریب
بۆ پەیوەندی گرتن www.PCDK.org Rojiwelat.mag@gmail.com ناو نیشان کەرکوک ،بەرامبەر یانەی وەرزشی کەرکوک
...... 3دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان مۆركی حزبایەتیان پێوە دیارە ...... 15پارتی دیموكراتی كوردستان؛ دەتوانن دوور لە چاوی كامێراكان لە تاریكەشەودا شوێنەكەیان هەڵدەنەوە
......17داخستنی دەروازەی سنوری نێوان باشور و رۆژئاوای كوردستان بەداخوازی ئێران پێكهاتووە ...... 19نورەدین یوسف":كاتێك گیڤارا شەهیدبوو ئەوجا قەدر و قیمەتمان زانی" ...... 22باشە پەكەكە چی بۆ كورد .....كردووە؟؟ ...... 23سەرۆك و دەستور و دەسەاڵت؟ ...... 30ئایا مندااڵن جەژنانەیان وەرگر لە جەژنەكەیان؟! ......31دروستكردنی سەربازگە و جموجۆڵی سەربازی قۆناخەكە لەبار دەبەن ......36گفتوگۆی نێوان پەكەكە و توركیا چۆن و بەرەو كوێ؟
چاوپێكەوتن
كاردۆ عەلیالی
446
...... 13سەالم عەبدوڵاڵ؛ بە هۆی هەڵبژاردنەوە دەستور كراوە بە مزایەدەی الیەنەكان
...... 10دیار غەریب؛ پێمان باشە بارزانی جارێكی تر خۆی كاندید نەكاتەوە ......25د .عرفان مستەفا؛ لە ڕوانگەی هەندێ رۆشنبیرەوە كورد لە دەرەوەی جیهاندایە ......33ساڵح موسلم؛ با الیەنە كوردیەكان بە شتی بچوكەوە سەرقاڵمان نەكەن ......38سەبری ئۆك؛ قۆناخ ،قۆناخی رزگاری دیموكراتیك و ژیانێكی ئازادە
دیزاین
ژمارەی متامنه
......2هەڵبژاردنەكانی هەرێم و پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
ژنان ......42ئۆج ئاالن؛ لەبەر ئەوەی ژن پەیوەندییەكی بەهێزی بە ژیانەوە هەیە ژیری سۆزداری لە پێشترە ...... 44ئاماری توندوتیژیەكان دژ بە ژنان لەمانگی رابردوو
سەروتار
2
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
Rojiwelat.mag@gmail.com
هەڵبژاردنەكانی هەرێم و پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان شرۆڤهی سیاسی
وەك�����������������������������������و ب���ڕی���ارە""21/9/2013 ه�����ەر س����ێ پ����رۆس����ەی ه��ەڵ��ب��ژاردن��ی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی ه���ەرێ���م و ئ��ەن��ج��وم��ەن��ی پ���ارێ���زگ���اك���ان ب���ەڕێ���وە دەچێت .دیارە ئەنجامدانی س��ێ پ��رۆس��ەی دەن��گ��دان لەیەك كاتدا لەالیەكەوە س���وودم���ەن���دە؛ چ��ون��ك��ە ئامادەكارییەكان و هەڵمەتی ری���ك�ل�ام و ب��ان��گ��ەش��ەی هەڵبژاردن پێكەوە بەڕێوە دەچ����ن و خ��ەرج��ی��ی��ەك��ی كەمتری تێدەچێت .ئەگەر ئ��ەم خەرجیە بگەڕێتەوە بۆ خەزینەی گشتی ئەمە كارێكی باشە ،بەاڵم هاوكاتی ئەمە ئەنجامدانی سێ پرۆسەی دەنگدان لە یەك كاتدا بۆ كۆمەڵگایەكی وەكو ئێمە كە ئەزموونی هەڵبژاردن و دیموكراتیمان كەمە پرۆسەكە ئاڵۆز دەكات و باری هاواڵتیان قورس دەكات .بەهەرحاڵ دەكرێت ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن وەكو هەنگاوێكی ئەرێنی بەناو بكەین. پێویستە رێگە نەدەین جارێكی تر هەڵبژاردن دوا بخرێت و لەكاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت. خاڵێكی سەرنجڕاكیش لەم پرۆسەیەدا بەشداریكردنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانە .دیارە پێشتر لە ه��ەڵ��ب��ژاردن��ەك��ان��ی""2005دا پارتی چارەسەری بەشداری كردبوو ،بەاڵم ساڵی""2009 رێگری لەپارتی چارەسەری كرا كە بەشداری پرۆسەكە بكات .ئەو كاتە بەم هەڵوێستە هەڵبژاردنەكان كەوتە ژێر پرسیارەوە؛ چونكە پێوەرێكی سەرەكی بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەوەیە كە دەرفەتی یەكسان و ئ��ازاد بۆ ملمالنێی سیاسی بڕەخسێندرێت .نەك قەدەغەی سیاسی هەبێت و لە رێگەیەوە هەندێك كەس و گروپ لە ملمالنێ سیاسیەكان بێ بەش بكرێن .نمونەی ئەمەمان لە ئێراندا هەیە .لە هەرێمی كوردستانیشدا قەدەغەكردنی پارتی چارەسەری قەدەغەیەكی سیاسی بوو ،نەك
قانونی .لەم هەڵبژاردنەشدا سەرەتا هەوڵی جیاجیا هەبوو بۆ رێگرتن لە پارتی چارەسەری، بەاڵم دوایی هەوڵ و كۆششێكی باش رێگە بە پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان درا كە بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات .ئەمەش بۆ پارتی چارەسەری سەركەوتنێكی سیاسی و یاسایی بوو،
خاڵێكی سەرنجڕاكیش لەم پرۆسەیەدا بەشداریكردنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانە .دیارە پێشتر لە هەڵبژاردنەكانی""2005دا پارتی چارەسەری بەشداری كردبوو ،بەاڵم ساڵی" "2009رێگری لەپارتی چارەسەری كرا كە بەشداری پرۆسەكە بكات .ئەو كاتە بەم هەڵوێستە هەڵبژاردنەكان كەوتە ژێر پرسیارەوە؛ چونكە پێوەرێكی سەرەكی بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەوەیە كە دەرفەتی یەكسان و ئازاد بۆ ملمالنێی سیاسی بڕەخسێندرێت .نەك قەدەغەی سیاسی هەبێت و لە رێگەیەوە هەندێك كەس و گروپ لە ملمالنێ سیاسیەكان بێ بەش بكرێن .نمونەی ئەمەمان لە ئێراندا هەیە بۆ پرۆسەكە و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەسەاڵتی هەرێمیش تاقیكردنەوەیەكی سەركەوتوو بوو. واتە لەم پرۆسەیەدا هەڵەی راب��ردوو دووب��ارە نەكرایەوە و ئەمەش بەقازانجی هەموو الیەك و پرۆسەكەش بوو .ئەم هەنگاوە ئەو هیوایە دروست دەكات كە جەماوەر چاوەڕوانی گۆڕانكاری ئەرێنی بكەن لە هەڵبژاردندا و لە قۆناخەكانی
تریشدا الیەنی خاوێنی پرۆسەكە بپارێزرێت. ئ��ەوەی دەمێنێتەوە ئ��ەوەی��ە هەموو الی��ەك، بەتایبەتی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان كە گەلێك كەس هیوای خۆیان پێوە بەستۆتەوە رۆڵێكی چاك ببینن لەسەرخستنی پرۆسەكەدا و ئ��ەم هەڵبژاردنە بكرێتە وەرچەرخانێك لە پ��رۆس��ەی سیاسی هەرێمی كوردستاندا.
Rojiwelat.mag@gmail.com
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
3
راپۆرت
هەولێر؛ كۆنفرانسی بەرەو بونیادنانی سیستەمێكی دیموكراتی و كاراكردنی دەزگاكانی هەرێم و ئۆپۆزسیۆن بەڕێوە چوو
دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان مۆركی حزبایەتیان پێوە دیارە
ئا /رۆژی واڵت
رۆژی ( ،)2013/5/18ك��ات��ژم��ێ��ر()9ی سەرلەبەیانی ،هەتا یەكی نیوڕۆ" ،بە بۆنەی بیست و یەكەمین ساڵیادی یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ك��وردس��ت��ان ،كۆنفرانسی"بەرەو بونیادنانی سیستەمێكی دیموكرات و كاراكردنی دامەزراوەكانی هەرێم و ئۆپۆزسیۆن" لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو. كۆنفرانسەكە ل��ە الی��ەن پ��ارت��ی چ��ارەس��ەری دیموكراتی كوردستانەوە لە پێناو چارەسەركردنی پرسە كۆمەاڵتی ،سیاسی ،ئابوری ،كەلتوری و ئیداری و خزمەتگوزاری و نەتەوەییەكانی گەلەكەمان لە باشوری كوردستان رێكخرابوو. سەرەتای كۆنفرانسەكە بە خولەكێك رێزگرتن ب��ۆ ی��ادی شەهیدانی رێ��گ��ای ئ���ازادی گەلی كوردستان دەستی پێكرد و بە وتاری كردنەوەی كۆنفرانسەكە لە الیەن بەرێز هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری"دیار غەریب"ەوە بەردەوام بوو. هاوسەرۆكی پارتی چ��ارەس��ەری دی��ار غەریب
ووت���ی":پ���ارت���ی چ���ارەس���ەری دی��م��وك��رات��ی كوردستان لە ساڵی ()2002ەوە دامەزراوین و ئەركی سەرەكیمان كاركردن بووە لە پێناو دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگاكەمان لە باشوری كوردستان ،چونكە ئێمە پێمان وایە كە یەكێك لە ئامانجە سەرەكیەكانی كۆمەڵگاكەمان و راپەڕینی گەلی كوردستان بە دامەزراوەكردنی كۆمەڵگەی كوردستان ب��ووە .گەیشتن بە كۆمەڵگەیەكی چاالك ،كۆمەڵگەیەك كە بتوانێت خۆی خۆی بەڕێوە ببات ،كۆمەڵگەیەك كە بتوانێت خاوەن ئیرادەی خۆی بێت و بتوانێت كێشەكانی خۆی چارەسەر بكات .ئەم هەوڵەش هەنگاوێكە بۆ بەجێكردنی ئەو هەست و ئامانجەی كە لە ناخی هەركەسێك لە ئێمەدا هەیە .لەبەر ئەمەش ئێمە پێمان وایە وەكو پارتی چارەسەری و هەموو پارتەكانی تریش و رێكخراوی مەدەنی و دام و دەزگ��ای مەدەنی و حكومیش كار بۆ ئەمە بكەین .دیار غەریب ووتیشی":ئەگەر كۆمەڵگە دیموكراتیزە نەبێت و ب��ەدام��ەزراوە نەبێت، ئەو كاتە دەسكەوتەكانی راپەڕین ،هیواكانی
گەلەكەمان بە نیوەچڵی دەمێنێتەوە .تەنانەت لە ئەنجامی كەڵەكەبوونی كۆمەڵێك كێشە و گرفت كە پێشتر لەناو كۆمەڵگەدا هەبوون لە سەردەمی داگ��ی��رك��اری و پ��اش داگیركاریش چارەسەر نەبووبێتن ببنە هۆكاری ئەوەی كە گرێ كوێرە لەسەر گرێ كوێرە زیاد ببن و ئەنجامی ئەوەش ببێتە هۆكاری ناڕەحەتی و بێ هیوایی و لە گەڵ ئەوەشدا كۆمەڵگاكەمان بەرەو بێ ئۆمیدی ببات. بێگومان ئەمەش شایستەی ئێمەو كۆمەڵگاكەمان و نەبەردی و راپەڕین و تێكۆشانی رابردووی ئەم گەلە نییە .هەر بۆیە ئێمە بەئەركی خۆمانمان زانیووە و لەوچوارچێوەیەشدا هەوڵمانداوە و هەوڵیش دەدەین. ل��ە كاتێكدا ل��ەس��ەرەت��ای دام��ەزران��دن��م��ان��دا پرۆژەیەكمان بۆ دامەزراندنی پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستانیش ئ��ام��ادە ك��رد .دوات��ر لەسەر كۆمەڵێك یاسا و بەتایبەت وەكو یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر ژنان، پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ،كە ماوەی دوو ساڵە قسە و باسی لەسەر دەكرێت و
راپۆرت
4
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
هاوكات لە 2009ەوە هەتا ئێستا چەند جارلەسەر پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان پێشنیار و قسەمان هەبووە و بەیەكێك لە پێداویستیەكانی دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگەی كوردستان و بەدامەزراوەبوونیمان بینیووە .ئەم هەوڵەی ئێستاشمان بەردەوامی ئەو هەواڵنەیە و بەشێكە لەو هەواڵنەی لە كۆمەڵگاكەماندا لە الیەن خەڵكی دڵسۆز و نیشتمانپەروەرەوە دەدرێت. هاوسەرۆكی پارتی چ��ارەس��ەری دیموكراتی كوردستان لە درێژەی ئاخاوتنەكانیدا ئەوەشی ووت":ئێمە هەوڵمانداوە تیشك بخەینە سەر چەند خاڵێك .ئەم پرۆژەیە ،پێش هەرشتێك بەدیل نییە بۆ هیچ پرۆژەیەك یان هەندێك هێزی تر، ئەمە كۆمەڵێك پێشنیارە بۆ دەوڵەمەندكردنی ئەو هەواڵنەی كە دەدرێ��ن و ئێستا لە ئاران بۆ دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگەی باشووری كوردستان .دووهەمیش نامانەوێت وەها سەیری ئەم پرۆژەیە بكرێت كە ئەمە بۆ دژایەتیكردنی هەندێك الی��ەن ی��ان پەراوێزخستنی هەندێك الیەنەی ترە ،چونكە ئێمە پێمان وایە كە لە پرۆسەی دیموكراتیدا ،دۆست و دوژمن نییە، بەڵكو جیاوازی هەیە .پرۆسەی دیموكراتیك ئەو پرۆسەیە كە دەتوانێت لەناو هاوسەنگیەكدا هەموو جیاوازیەكان بەیەكەوە بژینێت ،نەك لەسەر بنەمای دژایەتی كار بكرێت .بۆ ئەم هەوڵدانەش هەموو ئەو دام و دەزگای مەدەنی،
حكومی ،رێكخراو و كەسایەتی كە لەهەوڵی خزمەتی خەڵكدان ،بە پێویستمان زانی هەموویان لەلێرەدا ئامادەبوونایە .لەم ڕوانگەشەوە ئەوانەی لەم دانیشتنەدا ئامادەبوون سوپاسیان دەكەین و پێمان وایە كە ئەو كەس و الیەنانەی لێرەدا ئامادەن خەمخۆری خەڵك و چارەسەركردنی پرسەكانی كۆمەڵگەن. لە چوارچێوەی چارەسەركردنی پرسەكاندا، هەوڵمانداوە لە زەمینەسازی بۆ بەئاگابوونەوە و هۆشیاربوونی تاك و كۆمەڵگەدا ،ئەمەشمان وەكو بابەتێك دیتووە كە هۆكارە بۆ الوازی پرۆسەی دیموكراتیبوون .لە ساڵی ( )91و ( )92و پاش یەكەمین پرۆسەی هەڵبژاردنەكان لەسەر ئاستی حكومەتی هەرێم لەم بوارەدا كار نەكراوە .كار لەسەر گەشەپێدانی دیموكراسی و هۆشیاری تاك نەكراوە. دەستورێكی دیموكراتی بریتیە لە رێككەوتنێكی دیموكراتیك لە نێوان پێكهاتە جیاوازەكان ،تاك و كۆمەڵگە و كۆمەڵگە و دامەزراوەكانی لەبەشێكی تر ئاخاوتنەكانیدا دی��ار غەریب ووتی":ئێمە پێمان وای��ە كە كۆمەڵگایەكی دیموكرات ،لە چوارچێوەی رێككەوتنی دیموكراتیدا
Rojiwelat.mag@gmail.com
دروس��ت دەب��ێ��ت ،دوای ئ��ەوەی هۆشیاری و عەقڵیەتی دیموكراتی گەشەی كرد و رێككەوتنی دیموكراتیش هەبێت ،كۆمەڵگەی دیموكراتیكیش پێكدێت .رێككەوتنی دیموكراتی لە چوارچێوەی پەیمان و هاوپەیمانی و دەستوری دیموكراتیكدا دەب��ێ��ت ،دەس��ت��وری دیموكراتیكیش وەك��و هەموو الیەك دەزانن ،بریتیە لە رێككەوتنێكی دیموكراتیك لەنێوان پێكهاتە جیاوازەكان و تاك و كۆمەڵگە و كۆمەڵگە و دامەزراوەكانی .لە ئێستادا ئێمە لە هەرێمی كوردستان نە پەیمانێكی بەم شێوە و نە رێككەوتنێكی بەم شێوەیەمان هەیە. ئەمەش هۆكارێكی ترە لەو هۆكارانەی كە ناهێڵیت بە شێوەیەكی دیموكراتیك لە هەرێمی كوردستان و بە پێی پێویست دیموكراتیەت پێشبكەوێت. ئەمەشمان بەئەركی خۆمان زان��ی��وەو كاری لەسەر دەكەین .هەرچەندە لە ئێستاشدا گفتوگۆ لەسەر پ��رۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان هەیە ،دیموكراتیزەكردنی ئەم پرۆژەیە بەئەركی هەموو الیەك دەزانین .خاڵێكی تریش ،بابەتی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستانە .ئێمە لە هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك دامەزراوەمان هەیە، ئەمانەش دەسكەوتی گرنگن و بەرهەمی شەهیدان و رەنجی ئەم گەلەن .ئەم دامەزراوانە لە بواری ئیش و كاردا مۆركی پارتایەتی یاخود حزبییان پێوە دیارە .پێویستە لەم بوارەشدا هەنگاو بنێین و ئەم دامەزراوانە بكەینە ،دامەزراوەی نیشتمانی
Rojiwelat.mag@gmail.com
و جەماوەری. لە درێژەی كۆنفرانسەكەدا ،دەقی رەشنووسی پرۆژەكەی پارتی چارەسەری لەالیەن ئەندامی ئەنجومەنی پارتی چ��ارەس��ەری بەرێز شاكر مستەفا خوێندرایەوە: پاش خوێندنەوەی پرۆژەكە ،دەرگ��ای گفتوگۆ بەسەر بەشداربووانی كۆنفرانسەكە كرایەوە و بەشداربووانیش را و بیروچۆنی خۆیان لەسەر پرۆژەكە دەربڕی و جەختیان لەسەر كۆمەڵێك پرەنسیپ و پێوانە كردەوە كە لەچوارچێوەی پ��رۆژەك��ەدا دەتوانن ببنە زەمینەسازیەك بۆ چارەسەری پرسەكانی كۆمەڵگەمان لە باشوری كوردستاندا. ئەو خااڵنەی لە كۆنفرانسەدا زیاتر را و بۆچونیان لەسەر بوو و بەگرنگ بینران ـ ئەم هەوڵدانەی پارتی چارەسەری پێویستیەكی قۆناخەكەیە ،ئەگەر دەرنگیش نەبێت ،زوو نییە و دەستپێشخەریەكە كە پێویستە هەموو الیەك ئەم هەنگاوەیان بەئەركی سەرەكی خۆیان دابنایە. ـ پارتەكانی ئۆپۆزسیۆنی ن��اوپ��ەرل��ەم��ان و دەسەاڵتدار لەگەڵ ئەوەی هەردوو كیان لە دوو پێگەی ج��ی��اوازدان ،بەاڵم لە نزیكبوونەوە بۆ پرسەكان و چارەسەركردنیان جیاوازیەكی زۆریان نیەو مەسافەیەكی ئەوتۆیان لەنێواندا نییە.
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
ـ لەئەنجامی م��ام��ەڵ��ەی ن��ێ��وان پارتەكانی ئۆپۆزسیۆنی ناوپەرلەمان و دەسەاڵت ،بۆشاییەكی سیاسی دروست بووە ،ئەم بۆشاییە سیاسی، لەئەمڕۆدا ئەگەر بەپەلە چارەسەر نەكرێت ،ئەوا دەبێتە قەیرانێك كە هەموو بوارەكانی سیاسی، كۆمەاڵیەتی ،ك��ەل��ت��وری ،ئ��اب��وری و هزریش دەگرێتەوە. ـ پێویستە ئۆپۆزسیۆنی ناوپەرلەمان ،تەنیا خۆی بە پەرلەمانەوە سەرقاڵ نەكات و بەرچاوتەنگ نەبێت و ئ��ەو م��ەودای��ان��ەی لەنێوان خ��ۆی و الیەنەكانی دەرەوەی پەرلەمان و حكومەتدان، ببینێت و بە دیدگایەكی بەرفراوانترەوە مامەڵە لە گەڵ پرسەكان و چارەسەركردنی پرسەكاندا بكات. ـ هۆشیاری تاك و كۆمەڵگە بخرێتە بەرنامەی هەموو الیەنە سیاسی ،رێكخراو ،دام و دەزگا مەدەنی و حكومیەكانەوە ،چونكە هۆشیاری تاك، كۆمەڵگەش دیموكراتیزە دەكات ،كۆمەڵگایەكی دیموكراتیش ،دەتوانێت دام و دەزگای دیموكراتیك پێكبێنێت. ـ پێویستە لە پێناو دیموكراتیزەكردنی دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان ،رێككەوتنی دیموكراتیك و هاوپەیمانی دیموكراتیك پێكبێت. ـ پێویستە لەسەر دەستوری هەرێمی كوردستان تەوافقێكی نیشتمانی و رێككەوتنێكی دیموكراتیك پێكبێت.
5
راپۆرت
ـ پێویستە بەپەلە دام و دەزگا حوكمیەكانی هەرێمی كوردستان مۆركی حزبییان لێدابماڵرێن و بكرێنە دام و دەزگای نیشتمانی و جەماوەری. ـ پێویستە ئێدی سزای سیاسی لەسەر حزب و الیەنەكانی تر لەوانەش پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان هەڵبگیردرێت و بە شێوەیەكی دیموكراتی زەمینەسازی بۆ كار و چاالكی دیموكراتیك دەستەبەر بكرێت. ئەمەش دەقی رەشنووسی پرۆژەكەیە: بەرەو بوونیادنانی سیستەمێكی دیموكرات و كاراكردنی دەزگاكانی هەرێم و ئۆپۆزسیۆن لە كوردستاندا ڕۆژی ( )1992/5/19بۆ یەكەمجار خەڵكی كوردستان لە ڕێگای پرۆسەی هەلبژاردنەوە پەرلەمانی هەرێمی كوردستانیان دامەزراند كە دەكاتە ( )21ساڵ لەمەو بەر .ئەمەش بۆخۆی بەشێك بوو لەخەونی مێژیینەی گەلەكەمان كە رۆژێك بتوانێت ببێتە خاوەنی دام و دەزگای خ��ۆی و خ��ۆی بەڕێوە ببات .ئەمە وای كرد كە زۆرب��ەی هیواو ئاواتی خۆی لەپەرلەمان و حكومەتی هەرێمدا كۆ بكاتەوە .لەو ڕوانگەیەوە بوو وەك��و كەرنەڤاڵێك بەشداری لەیەكەمین پرۆسەی دەنگداندا كرد .هەروەها ئامادەبوو كە بەبێ مووچە ڕووبەڕووی دوو ئابلوقەی ئابووری
راپۆرت
6
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
ببێتەوەو بەدروشمی سەری بەرزمان بۆ مووچە نەوی ناكەین پیالنەكانی رژێمی بەعسی پوچەڵ كردەوەو خاوەنداری لەدەسكەوتەكانی خۆی كرد. لەگەڵ ئەمانەدا چ��اوەڕوان بوو كە پەرلەمان و حكومەتی هەرێم ببنە بنەما بۆ بەدامەزراوەبوونی هەرێمی كوردستان و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی ئاواتەكانی گەل بكەن .گەل لەو كاتەوە هەتا ئەمڕۆ دەستەبەركردنی ماف و ئازادییەكان، گەاڵڵەكردنی یاسای دیموكراتی و هەناگونان بۆ ب��ەدام��ەزراوەك��ردن��ی دەزگ��اك��ان��ی هەرێم و بونیادنانی سیستەمێكی دیموكراتی و نەتەوەیی بەئەركی سەرەكی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەزانێت .هەتا لەڕێگەیەوە مافە ڕەواكانی دەستەبەر بكات .هاوكاتی ئەمە ئەم هەناگاوانەی وەكو بەشێك لەو هەوالنە بینیوە كە پێویستن بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان .لەگەڵ ئەمانەدا گەلەكەمان بەهیوای ئەوەبووە كە ئەم هەرێمە رزگ��ارك��راوە ببێتە پێگەو پشتیوانی بۆ دۆزی ڕەوای گەلەكەمان لەبەشەكانی تری كوردستان. ئەگەر بەوردی بابەتەكە هەڵسەنگێنین دەبینین هەوڵی جەماوەری كوردستان و الیەنە سیاسیەكان و دام��ەزراوە مەدەنی و حكومیەكان ،بوونەتە هۆكاری ئەوەی كەچەندین قۆناخ ببڕین و زاڵ بین بەسەر بەشێكی زۆر لەكۆسپەكاندا ،لەهەموو ناخۆشتر شەڕە ناوخۆییەكان بوو .س��ەرەڕای كەموكورتیناوخۆیی و پالنی دەرەك��ی توانرا دەسكەوتەكان بگەیەندرێنە ئەمڕۆ .دیارە ئەم قۆناخەو ئەو ئاستەی پێی گەیشتوین بەرهەمی گەلەكەمان و هەموو الیەكەو پێویستە بچوك نەكرێتەوەو رۆڵی هیچ كەس و الیەنێكیش نادیدە نەكرێت .بەاڵم نابێت چاو لە كەموكورتیەكانیش بپۆشین و بەمڕەنگەی ئێستا بەردەوام بین .چونكە ئەوە راستیە كەئەمڕۆ كۆمەڵێك كێشەی جددیمان هەیە لەهەرێمی كوردستانداو بەهەڵواسراوی م��اون��ەت��ەوە .ئ��ەم��ەش دەم��ان��خ��ات��ە ب���ەردەم بەرپرسیارێتیەكی مێژووییەوە .لەبەرامبەر ئەم بارودۆخە بەشێكی زۆری جەماوەر و ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان دەسەاڵت بەرپرسیار دەبینن ،دەسەاڵتیش الیەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و بارودۆخەكە بە هۆكاری چارەسەر نەبوونی كێشەكان دەبینن .ئەمەش بۆشاییەكی سیاسی و دیموكراتی دروست كردووە. ئێمە وەك��و پ��ارت��ی چ��ارەس��ەری دیموكراتی كوردستان لەسەرەتای دامەزراندنمانەوە لە ساڵی ()2002ەوە هەستمان ب��ەم بۆشاییە سیاسیە دیموكراسیە كردوەو هەوڵمانداوە وەك قەوارەیەكی سیاسی و نیشتمانی و دیموكراتی كار بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشایە بكەین و پێگەكانی سیستەمێكی دیموكراتی كە خۆی لە دەستوری دیموكراتی ودامەزراوە دیموكراتیەكاندا ئەبینێتەوە بەرجەستە بكەین .لەسەر ئەو بنەما خەباتی فكری و جەماوەری و سیاسیمان ئەنجامداوە .وەكو
دەزانرێت لەبەرئەوە كە لەو كاتەدا هەڵبژاردن لە كوردستاندا ئەنجام ن���ەدەدرا ،ئێمە تەنیا دەمانتوانی لەدەرەوەی پەرلەمان خەبات بكەین، هەر ئەمەش وایكرد كە بەشێوەیەكی سروشتی وەكو ئۆپۆزسیۆنێكی دیموكراتی خەبات بكەین. خواستمان لەڕێگەی خەباتی دیموكراتی و چاالكی جەماوەری و پێشكەشكردنی پڕۆژەی گونجاو ئەم ئەركە جێبەج ێ بكەین .خەباتی ئێمەو ئەو گروپ و دامەزراوانەی كە خوازیاری دەستەبەركردنی سیستمێكی دیموكراتی بوون بووە هۆكاری ئەوەی كە لە هەلبژاردنەكانی دواتری هەرێمی كوردستانی ساڵی( ،)2005قەوارەی جیاواز لەناو پەرلەماندا دروست ببێت .ئەمەش وای كرد كەئیتر پەرلەمان لەنێوان دوو هێزدا دابەش نەكرێت .ئەم بارودۆخە لە هەڵبژاردنی ()2009دا گەیشتە قۆناخێكی ترو ئەو فڕە ڕەنگیەی زیاتر كرد .ئەوەی جێگای داخ بوو سەرەرای ئەوەی كە ئێمە هەموو تواناكانی خۆمان خستەگەڕ لەپێناوی بەرقەراركردنی فرەڕەنگی و فرەدەنگیدا ،بەاڵم بەبڕیاری سیاسی ڕێگریمان لێكراو رێگەمان پێ نەدرا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان ببین ،ئەمەش بووەهۆكار كە ئێمە ل���ەدەرەوەی پەرلەمان بمێنینەوەو نەتوانین لەڕێگەی پەرلەمانەوە ڕۆڵ بگێڕین بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە .بێگومان ئەوە نەبووە هۆی سارد كردنەوەمان بگرە زیاتر سووری كردین لەسەر تێكۆشانی دیموكراتی و جەماوەری وە لەو كاتەوەش هەتا ئەمڕۆ وەك الیەنێكی ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتی دەرەوەی پەرلەمان هەموو تواناكانی خۆمان لەو پێناوەدا سەفەر بەركردووە. لە()2009وە تا ئێستا لەناو پەرلەماندا فراكسیۆنی جیاواز درووست بوون ،ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان قەبارەیەكی گ��ەورەی هەیەو كاریگەریی زۆری لەسەر رۆرژەڤ و ڕووداوەك���ان هەبووەو هەتا ئێستاش ئەم كاریگەرییەی هەیە .ئەمە وای كرد كەزۆربەی كات ملماڵنێكانی نێوان دەسەاڵت و ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان ڕەنگدانەوەیان هەبێت لەسەر پێناسەكردنی دی��اردەو ڕوداوو گۆرانكارییەكان ،هەندێك جاریش هەم دەسەاڵت و هەم ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان خەبات و چاالكی ئۆپۆزسیۆنی دەرەوەی پەرلەمان نادیدە بگرن و حسابێكی ئەوتۆی بۆ نەكەن هاوكاتی ئەمە خەباتی ئێمەو ئ��ەو الی��ەن وگروپانەی كەلە دەرەوەی پەرلەمان تێكۆشانی دیموكراتی ئەكەین لەسەرەتادا لەو ئاستەدا نەبوو كەبتوانێت ئاڕاستەیڕووداوەكان و جەماوەر بگۆڕێت ئەمەش وایكرد كەتا ئاستێك لە جێگەی هەنگاونان ب��ەرەو سەقامگیر بوونی دەستكەوتەكان و بەدامەزراوەكردنی دەزگاكانی هەرێم بەشێكی قوڵتر بوونەوەو بەشێكی بەهەڵواسراوی مانەوە بەشێكیش لەچوارچێوەی ڕیفۆرم وچاكسازی الوەكی و نیوەچڵدا چارەسەر بكرێن ،ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە نیگەرانی لە ناو جەماوەردا درووست بكات و ئیرادەی چارەسەری ڕیشەیی
Rojiwelat.mag@gmail.com
كێشەكان الواز بكات هەم لەسەر ئاستی هەرێم وە هەمیش لەسەر ئاستی ئێراق. ئێمە وەك��و پ��ارت��ی چ��ارەس��ەری دیموكراتی كوردستان لەو ب��اوەرەدای��ن كەپێویستە ئەم قۆناغە تێپەر بكەین تاوەكو بتوانین كێشەكانمان چارەسەركەین ،بۆئەم مەبەستەش بونیادنانی سیستەمێكی دیموكراتی لە هەرێمی كوردستان كەبتوانێت م��اف و ئ��ەرك��ەك��ان��ی س��ەرج��ەم هاوواڵتیان و دامەزراوەكان و هەروەها دەسەاڵت و ئۆپۆزسیۆنیش دەستەبەر بكات بەپێویست دەبینین و پێمان وایە ئەم هەنگاوەش بەبەشداری چاالكانەی هەموو الیەك سەركەوتوو دەبێت.لەم ڕووانگەوە گەاڵڵەكردنی ئەم پڕۆژەو ئەنجامدانی ئەم كۆنفرانسەمان لەم ساڵیادەدا بەئەركی سەرشانی خۆمانزانی ،هیوادارین پێكەوە بتوانین گفتوگۆیەكی تێروتەسەل لەسەر چۆنیەتی هەنگاونان بەرەو ئەم ئامانجانە بكەین و وەئەم كۆنفرانسەش بكەینە وێستگەیەك بۆ گواستنەوە ب��ەرەو قۆناغێكی نوێی دیموكراتی وە لەم پڕۆژەیەدا بابەتەكانمان بەم شێوەیە داڕشتوە. 1ـ سیستەمی دیموكراتی 2ـ پێگەكانی سیستەمی دیموكراتی 3ـ رەوشی هەرێمی كوردستان 4ـ رێگای چارەسەری و تێگەی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بۆ چارەسەری یەكەم :سیستەمی دیموكراتی دەس���ت���ەواژەی���ەك���ە ل����ەدوو وش���ە پێكدێت سیستەم+دیموكراتی ،یەكەمیان (سیستەم)ە كەبەواتای كۆی دامەزراوە بە یاسا كراوەكانە كە ڕایەڵەی بەش و جۆر و لقەكانێتی ،كەپێكەوە یەكەیەكی یەكگرتووی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگا پێك دەهێن ێ لەناو چوار چێوەی سیستەمەكە. دووەمیان (دیموكراتی) كەئەمشیان وشەیەكی لێكدراوی یۆنانی كۆنەو لە (دیمۆس +كرات) پێكدێت( ،دیمۆس) بەواتای (گەل) یان (خەڵك) دێت( ،كرات)یش بەواتای بەڕێوەبەرایەتی دێت. وات��ە پێكەوە دەبێتە بەڕێوەبەرایەتی خەڵك ی��ان بەڕێوەبەرێتی گ��ەل .كەواتە سیستەمی دیموكراتی گوزارشتە لە چڕبوونەوەی ئیرادەو هێزی هاوبەشی سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگا لەبەڕێوەبەرایەتیەكی گشتیدا ،واتە كۆمەڵگا بەڕێكخستن و چاودێریكردنی ڕاستەوخۆی خۆی هێزی سروشتی خۆی وەك كۆمەڵگایەكی ئازاد و دیموكرات بەرجەستە دەكات .لەڕێگای سیاسەتی دیموكراتیەوە دەتوانرێت كۆڵەكە بنەڕەتیەكەی سیستەمی دیموكراتی دابنرێت چونكە ئاواكردنی ڕێكخستنە دیموكراتیەكان و پێگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەكی دیموكراتیك دەبنە زەمینەی هەڵكشانی سیستەمێكی دیموكراتیك ،هەربۆیە سیاسەتی دیموكراتیك ئامرازی دەستەبەركردنی ئ���ی���دارەی خ��ۆی��ی ك��ۆم��ەڵ��گ��ای��ە ،چونكە
Rojiwelat.mag@gmail.com
سیاسەت(پۆلۆتیكا) دیاردەیەكی كۆمەاڵیەتیە بوارو گۆڕەپانی ئازادی كۆمەڵگاو تواناكانی داڕشتنەوەی خۆیی و گەشەكردنی كەسایەتیەكەیەتی ،بەاڵم لەسیستەمە نادیموكرات و دەستەاڵتخوازەكان دا سیاسەت كراوە بە ئامرازی حوكم و پاوانكردنی سەرجەم تواناو بەهاكانی كۆمەڵگاو گ��ۆڕدراوە بۆ(ئیرادەی دەسەاڵت). دووەم :پێگە سەرەكیبەكانی سیستەمی دیموكراتی 1ـ دەستوری دیمو كراتی دەستوور دەستەبەركردنی پەیمانێكی كۆمەاڵیەتی هاوبەشە بۆ ژی��ان و ئایندە .بۆ هەر واڵتێكی دیموكراتیك دەستورێكی دیموكراتی هاوچەرخ پێویستە كە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی وواڵت ڕێ��ك��دەخ��ات ،ه��ەروەه��ا شێوەو ش��ێ��وازی كارو چاالكیەكیەكانی ن��اوەو دەرەوەی وواڵت دیاری دەك���ات .هەردەستورێكی دیموكراتی بەپێی پێویستیەكانی س��ەردەم وپەرەسەندنی ئاستی ئازادی و دیموكراتی كۆمەڵگا هەمیشە كراوە دەبێت ب��ەڕووی هەمواركردن وگۆڕانكاریەكاندا چونكە ئەوەی بۆ قۆناغ و سەردەمێك ڕەوا بێت ڕەنگبێ بۆ قۆناغ و سەردەمێكی نوێتر گونجاو نەبێت. 2ـ هەڵبژاردنی ئازاد و دیموكراتی لەسیستەمی دیموكراتیدا پرۆسەی هەڵبژاردن ل��ەس��ەر بناغەی زەمینەو دەرف��ەت��ی یەكسان ئەنجام دەدرێت وەلە كەش و هەوایەكی ئازاد و تەندروستدا لەڕێگایی كێبڕكێەكی هۆشمەندانەو ڕەزامەندی كۆمەڵگاوە بۆ پڕۆژەكاری ئەو لیست و ق��ەواران��ەی دەك��ەون��ە پ��ڕۆس��ەك��ەوە .بوونی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆ ویاسایەكی دیموكراتی هەڵبژاردن مەرجی یەكەمی سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنە ،كەپێویستە لەژێر هەژمونی هیچ پارت و هێزێكی سیاسیدا یان نەتەوەیەكی بااڵدەست و یان پێكهاتەیەكی ئایینیدا نەبێت. 3ـ جیاكردنەوەی دامەزراوە سەرەكیەكان(یاسادانان، جێەج ێ كردن ،دادوەری) یەكێكی تر لە پێوەرە سەرەكیەكانی سیستمێكی دیموكراتی جیاكردنەوەی دامەزراوەكانی یاسادانان (پەرلەمان )وجێبەجێكردن (حكومەت)و دادوەریە لە یەكتری .ئەم دامەزراوانە پێویستە سەربەخۆ بن لەیەكتری و هاوكاتیش نەكەونە ژێر كۆنترۆڵی هیچ هێزو ئیرادەیەكی ترەوە. 4ـ ڕاگەیاندنی سەربەخۆ وەكو دامەزراوەی چوارەم ڕاگەیاندنی سەربەخۆ پێچەوانەی ڕاگەیاندنی ئاڕاستەكراوی دەستەاڵتدارییە ی��ان حیزبی و حكومی بەڵكو زمان حالی ڕای ئ��ازادو خستنە ڕوویی ڕەوش و پێداویستیەكانی كۆی كۆمەڵگایە، ه��ەروەه��ا وەك پێگەی چ��وارەم��ی كۆمەڵگای دیموكراتیك سەربەستی خۆی وەدەست هێناوە و هەر بۆیە بەڕاڤەكردنی ڕاست هەواڵ و ڕووداوەكانی بەڕاستی دەگەیێنێت و ڕۆڵ��ی لەگەشەپێدان و چاالككردنی ڕووحی بەرپرسیارێتی لەڕووی سیاسی
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
و كۆمەاڵیەتیەوە دەبینێت. 5ـ ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتی بوونی ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتی كەلە پارتەكانی دەرەوەی دەس���ەاڵت و دەزگ��ا مەدەنیەكان و گروپەكانی فشار پێك دێت ،مەرجێكی سەرەكی هەنگاونانە ب���ەرەو سیستەمێكی دیموكراتی ونەخزانە نێو ناوەندگەرایی دەسەاڵتداریەوە. ئەمەش پێویستە بە یاسای دیموكراتی گەرەنتی بكرێت .پێویستە دەسەاڵت و ئۆپۆزسیۆن وەكو دوو پێگەی تەواوكەری یەكتری و پێكهێنەری بەڕێوەبەرێتیەكی دیموكراتی مامەڵە لەگەڵ یەكتردا بكەن .دەبێت چۆن كارەكانی حكومەت بەیاسا رێكدەخرێت ،بەهەمان شێوە كارەكانی ئۆپۆزسیۆن گەرنتی بكرێت و بەیاسا رێكبخرێت .هاوكاتی ئەمە پێویستە ئۆپۆزسێونی ناو پەرلەمان ودەرەوەی پەرلەمان لە خەباتی پەرلەمانی وجەماوەریدا یەكتری بەهێز بكەن وپشتیوانی یەكتر بن. 6ـ بەشداری چاالكانەی ژنان وگەنجان و سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگا بەشداری ئازادانەوچاالكانەی سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگا بەتایبەتی ژنان و گەنجان لە پرۆسەی خۆبەڕێوەبردندا مەرجێكی سەرەكی بونیادنانی سیستەمێكی دیموكراتیە .چونكە دیموكراتی بۆ خۆی بەواتای بەڕێوەبەرێتی گەلەو ئەگەر گەل دەرفەتی تەواوی بۆ نەڕەخسێت ئەوا ناكرێت سیستەمی دیموكراتی بونیاد بنرێت. 7ـ بەدامەزراوەبوونی هێزەكانی سەربازی ،پۆلیس، ئاسایش و دەزگا هەواڵگریەكان بەدامەزراوەبوونی هێزەكانی سەربازی ،پۆلیس، ئاسایش و دەزگا هەواڵگریەكان لەسەر بنەماو چەمكی پاراستنی ڕەواو دڵ��س��ۆزی بۆگەل و نیشتمان بێت نەك دڵسۆزی بۆ هێزو الیەنێك. چونكە ئ��اواك��ردن��ی سیستەمێكی ب��ەرگ��ری و پاراستنی ڕەوا مەرجێكی هەمیشەیی مانەوەی بەردەوامی كۆمەڵگایەكی زیندووە .بەرگری ڕەوا خۆی كارو ئەركی هاوبەشی هەموو ڕەنگ و پێكهاتە جیاوازەكانی كۆمەڵگایە. 8ـ چەسپاندنی پەروەدەی دیموكراتی بواری پەروەردەو فێركردن ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێ لەئاواكردنی سیستەمی دیموكراتیدا ،چونكە سیستەمی دیموكراتی پشت بە هۆشیاریەكی دیموكراتی دەبەستێت .بەبێ هۆشیاریەكی دی��م��وك��رات��ی ن��اك��رێ��ت ب��اس ل��ە سیستەمێكی دیموكراتی بكەین .ئەمەش ناچارمان دەكات كە سیستەمی پەروەردە لە باخچەی ساوایانەوە هەتا دواقۆناخەكانی خوێندن لەسەر بنەماو ناوەڕۆكێكی دیموكراتیانە دابڕێژرێت. 9ـ ئابووری سەربەخۆ یەكێكی تر لە پێگەو پێوەرەكانی سیستەمێكی دیموكراتیك ،بوونی ئابووری سەربەخۆی تاك و كۆمەڵگایە ،واتە چەندە تاك و كۆمەڵگاكان خاوەنی ئابووری سەربەخۆ بن و پشت بە چەمكی ئابووری كۆمەڵگا ببەستن و خۆیان لە چەمكی ئابووری دەوڵەت و كۆمپانیا سەرمایەداریەكان بەدوور بگرن
7
راپۆرت
ئەوەندە دەتوانن ببنە خاوەنی ئیرادەی ئازادانەی خۆیان .پێچەوانەی ئەو چەمكەی كە لەسیستەمی دەوڵەتانی ئەمڕۆدا پەیڕەو دەكرێت ،كە لەڕێگەی بەفەرمانبەركردنی كۆمەڵگا لەدەزگا دەوڵەتیەكان یاخود كۆمپانیا سەرمایەداریەكاندا ئیرادەیان الواز دەكرێت. سێیەم :ڕەوشی هەرێمی كوردستان دوای ()21س��اڵ لەئەزمونی هەڵبژاردن و بوونی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و زیاتر لە ()22ساڵ ئەزموونی خۆبەرێوەبردن لەبەشێكی باشووری كوردستاندا ،دەبینین لەگەڵ ئەوەی دەسكەوتی بەنرخ و گرنگمان هەیە ،بەاڵم زۆرمان ماوە بۆ سەقامگیركردنی سیستەمێكی دیموكراتی و گەشەپێدانی چەمكی(چارەسەری دیموكراتیانە) بۆچارەسەركردنی كێشەكانمان .ئەمەش وای كردووە كەبەشێكی زۆری كێشەكانمان لەناوخۆو لەسەر ئاستی ئێراقیش بەهەڵواسراوی ماونەتەوە ئیرادەی هەنگاونان بۆبەرجەستەكردنی پێگەكانی سیستەمی دیموكراتی الوازە .ئەوەتا بەشێك لەپێگەكانی سیستەمی دیموكراتیمان بەرجەستە ن��ەك��ردووە .بۆنموونە(دەستوری دیموكراتی) ك��ە پێگەو پێویستی س��ەرەك��ی دام��ەزران��دن��ی سیستەمیكی دیموكراتیە ،ئێمە هەتا ئێستا لێی بێبەشین و س��ەرەڕای ئ��ەوەی كەماوەیەكە مشتومڕی زۆری لەسەر دەكرێت ،بەاڵم ئیرادەیەك بۆ هەنگاونان ل��ەم ب���وارەدا دروس��ت نەبووە. هەڵبژاردنی دیموكراتی و بوونی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆی هەڵبژاردن و یاسای دیموكراتی بۆ هەڵبژاردنەكان پێگەیەكی سەرەكی ترە ،بەاڵم لەم بوارەشدا ئێمە هەنگاوی پێویستمان نەناوە. ئەوەتا كۆمسیۆنێكی سەربەخۆی هەڵبژادنمان نیەو هەتا ئێستا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم بەشێكە لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ئێراق ،دیارە ئەمە بەو واتایە نیە كە ئەگەر كۆمیسیۆنی هەرێم جیابوویەوە لەئێراق ئەوا سەربەخۆ دەبێت ،بەڵكو هاوكاتی سەربەخۆیی لە كۆمسیۆنی ئێراق پێویستە سەربەخۆ بێت لەدەسەاڵتی جێبەجێكردنی هەرێم و نەكەوێتە ژێ��ر كاریگەری دەس���ەاڵت ،بەاڵم ئەزموونەكانی ڕابردوو ئەمە ناسەلمێنن ،دیارترین ن��م��وون��ەش دوورخ��س��ت��ن��ەوەی (لیستی هیوا) بوو لەهەڵبژاردنەكانی()2009و ناڕەزاییەكانی الیەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان لەئەنجامی هەڵبژاردنەكان و شێوازی كاری كۆمیسیۆنەكە. هاوكاتی ئەمە یاسای هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستاندا بەهۆی پەیڕەوی كردن لە لیستی داخراو ڕووبەڕوویی ڕەخنە دەبێتەوە چونكە ئەم شێوازە بەپێی پێوەرەكانی دیموكراتی لەئەمڕۆدا بەسەرچووە. هاوكاتی ئەمانە ئەگەر بەپێی ئەو پێوەرانەی باس كران دەزگاكانی هەرێم بپێوین ،دەبینین دەزگاكانی هەرێم بە دام��ەزراوە نەبوون و لەم ب��وارەدا كەم و كورتی زۆریان تێدایە ،لەالیەك دەزگاكان كارا
راپۆرت
8
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
نین لەالیەكی ترەوە لەژێر هەژموونی پارتەكانی دەس��ەاڵت��دان و ئ��ی��رادەی سیاسی ئ��ەو پارتانە بااڵدەستە بەسەر ئەو دەزگایانەدا ،ئەمانەش بوونە هۆكاری ئەوەی ئەم دەزگایانە چاالك نەبن و وەكو پێویست نەكەونە خزمەتی جەماوەرەوە. هۆكاری سەرەكی ئەمەش ئەوەیە كەپارتەكانی دەسەاڵت(لەهەرێمی كوردستاندا )بەشەرعیەتی شۆڕشگێری كاردەكەن ئەوشەرعیەتەی كەپێی دایە لەڕابردوو دا ئەوان خەباتیان كردووە و ئەمڕۆ پێویستە هەموو كەس گوێرایەڵی ئەوان بێت و دەزگاكانیش تەنیا كۆمەڵە ئامرازێكن بۆ جێبەج ێ كردنی ئ��ەم شەرعیەتە ،ن��ەك بۆ وەرگێرانی شەرعیەتی شۆڕشگێری بۆ ئیرادەی دیموكراتیانەی جەماوەر .ئەم تێگەیە وای لەهێزەكانی دەسەاڵت ك��ردووە كە زۆرب��ەی كات ڕەخنە وەكو دژایەتی تێبگەن و مامەلەی لەگەڵدا بكەن .دەزگاكان وەكو موڵكی خۆیان ببینن و ئەوانی تر بەنەیار یاخود نامۆ ببینن .لێرەوەیە نەیانتوانیوە مامەڵەیەكی ت��ەن��دروس��ت ل��ەگ��ەڵ كۆمەڵگاو دەزگ��اك��ان و ئۆپۆزسیۆندا بكەن. لەبەرامبەر ئەوەدا بەشێكی هێزەكانی دەرەوەی دەسەاڵت ئەم واقعەیان پەسەند كردووە و بەهەر هۆكارێك بێت خاوەن هەڵوێستێكی كاریگەرنین. ب��ەدەر ل��ەو هێزانە ژم��ارەی��ەك هێزوالیەن هەر لەسەرەتاوە خواستویانە ئەم واقیعە بگۆڕن، ئەم هەواڵنە ل��ەدوای س��اڵ��ی()2009ەوە بەهۆی دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنێكی بەقەبارە گەورە لەناو پەرلەماندا زی��ادی ك��رد و چڕتر بویەوە بۆ بونیادنانی سیستەمێكی دیموكراتی .ئەم ئۆپۆزسیۆنە توانی بەشێوەیەكی روونتر پەنجە بخاتە سەر نەخۆشیەكان،بەاڵم وەكو پێویست چارەسەریەكانی دیاری نەكرد یان بەپێی پێویست و ب��ەش��ێ��وازی س��ەرك��ەوت��وو ك��اری ب��ۆ نەكرد، ئەمەش وای كرد لەگەل تێپەر بوونی كاتدا ئەم ئۆپۆزسیۆنەش كاریگەری كەم بویەوە .هۆكاری ئەمەش ئەوەبوو كە لە الیەك خۆی لەچەمكی كاردانەوە بەرامبەر دەسەاڵت ڕزگارنەكرد ،دووەم ئەوەبوو كەهەموو كێشەكانی لەخەباتی پەرلەمانیدا قەتیس كردو نەیتوانی پەیوەندیەكی توندو تۆڵ لە نێوان خەباتی پەرلەمانی و جەماوەریدا درووست بكات .ئەوەش بۆخۆی ئەوەندەی تر بووەتە هۆی بە هەڵواسراوی مانەوەی كێشەكان .دیارە هەموو الیەك بەرپرسیارین لەبەرامبەر ئەم بارو دۆخەو پێویستە كار بۆ تێپەڕكردنی بكەین. چوارەم :ڕێگای چارەسەری و تێگەی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بۆ بە دامەزراوەكانی دەزگاكانی هەرێم و چاالك كردنی ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ئێمە وەكو پارتی چارەسەری دیمكراتی كوردستان دەسكەوتەكانی ئەمڕۆی گەلەكەمان بەبەرهەمی تێكۆشان و قوربانیەكانی گەلەكەمان و سەرجەم ئەو الیەن و جواڵنەوە سیاسی ،ڕۆشەنبیری ،مەدەنی و
چەكدارییانە دەزانین كەلەڕابردوودا ئەنجامدراون. لەهەمان كاتدا ئەم دەسكەوتانە بە دەسكەوتی هەموو گەل و هەموو الیەك دەزانین و پێمان وایە ئەركی هەموومانە دەسكەوتەكان بپارێزین ،بەڵكو گەشەیان پ ێ بدەین .لەم ڕوانگەیەوە هەڵسوكەوتمان كردووە .لەئەمڕۆشدا بەئەركی خۆمان دەزانین كە تێكۆشانێكی فكری سیاسی بەڕێوە ببەین هەتا بتوانین كێشەكانی كۆمەڵگاكەمان چارەسەر بكەن بۆ ئەم مەبەستەش ،ئەم پرەنسیپ و هەنگاوانە بە پێویست و گرنگ دەبینین. 1ـ گرنگە كار لەسەر گەشەپێدانی چەمكی نوێ لەسیاسەت و بەرێوەبردنی كۆمەڵگا بكەین .لێرەدا دەبێت ئەو چەمكانە كەسیاسەت وەكو بابەتێك بۆ فریودانی كۆمەڵگا یاخود بەرامبەر پێناسە دەكەن ،یان سیاسەت وەكو دیاردەیەكی دابڕاو لە ئەخالق پێناسە دەكەن تێپەربكەین هاوكات ئەو سیاسەتەی كەلەسەر بنەمای ڕەش و سپی و سرینەوەی بەرامبەر خ��ۆی بوونیاد دەنێت بەالوەی بنێین .لەگەڵ ئەمانەدا ئەو سیاسەتەی كە دەسەاڵت دەكاتە ئامانج و وەكو تاكە ڕێگا دەیبینێ بۆ چارەسەكردنی كێشەكانی كۆمەلگا تێپەڕ بكەین. لەجێگەی ئەمانە دەبێت سیاسەت وەكو هونەری بەرێوەبەرێتی كۆمەڵگا ببینین .نەك گەیشتنە دەسەاڵت ،سیاسەت وەكو دیاردەیەك كە وابەستەی تاك و كۆمەڵگایە و ڕاستەوخۆ ئەخالق پەیوەندیدار دەكات پێناسە بكەین و هاوكات قەناعەتمان هەبێت كەلەسەر بنەمای فرەرەنگی و فڕەدەنگی سیاسەت بكەین .لێرەوە ئێمە نكۆڵی لە ڕەنج و تێكۆشانی هیچ كەس و الیەنێك ناكەین و كار بۆ سڕینەوەی ك��ەس ناكەین و پێمان وای��ە كاتێك بنەمای بەڕێوەبەریەتێكی دیموكراتی دەستەبەر دەبێت كە دەرفەتی یەكسان بۆ بەشداری هەموو الیەك بڕەخسێت ،لەگەڵ ئەمانەدا خەباتی پەرلەمانی و ئۆپۆزسیۆنی نێو پەرلەمان یاخود بەشداری كردن لەدەزگای بەڕێوەبردندا وەكو بەشێك لە تێكۆشانی دیموكراتی و پێگەكان دەبینین ،نەك وەكو تاكە رێگا سەیری بكەین ،المان وایە ئۆپۆزسیۆنی نێو پەرلەمان و ئەو الیەنانەش كە حكومەت پێك دێنن دەتوانن ببنە تەواو كەری یەكتر لە بەرێوەبردنی دیموكراتیدا و ئەگەر الیەنەكان بەباشی ڕۆڵ ببینن دەتوانین مۆدێلێكی سەركەوتو نیشان بدەین .هاوكات خەباتی جەماوەریو چاالكیەكانی دەرەوەی پەرلەمان و حكومەت وەكو پێگەیەكی تری سەرەكی بونیادنانی سیستەمی دیموكراتی دەبینین واتە دەبێت الیەنەكانی نێو پەرلەمان خەباتی جەماوەری پشتگوێ نەخەن .هەروەها ئەو الیەنانەی لە دەرەوەی پەرلەمانن خەباتی پەرلەمانی ب ێ واتە نەبینن .لەم ڕوانگەیەوە هەردوو ڕەهەندی خەبات بەپێویست دەبینین .دەخوازین لەهەردوو بوارەكەدا چاالكانە تێكۆشان بەڕێوە ببەین. 2ـ گەاڵڵە كردنی دەستوورێكی دیموكراتی بۆ هەرێمی كوردستان كە گەرەنتی ڕێككەوتنێكی دیموكراتیانە لەنێوان كۆمەڵگاو دامەزراوەكانیدا،
Rojiwelat.mag@gmail.com
هەروەها لە نێوان تاك و كۆمەڵگاو پێكهاتە جیاوازەكانی كۆمەلگادا بكات .پێمان وایە هەتا دیموكراتیزەبوون بەدەستورێكی دیموكراتی گەرەنتی نەكرێت ئەو دەس��ت��وورەش لەمیانەی ڕێككەوتنێكی كۆمەڵگاوە س��از نەكرێت ئەوا نابێتە سیستەمێكی هەمیشەیی .لەم تێگەیەوە كاركردن بۆ گەاڵڵەكردنی دەستوورێكی دیموكراتی لە كوردستاندا بە ئەركێكی دەست ل ێ بەرنەدراو دەبینین و پێمان وایە دەبێت هەموو الیەنەكان ئەم دەستوورە بەگەرەنتی ماف و ئازادیەكانی خۆیان ببیینن ،نەك بونیان لە دەستەاڵتدا وەكو گەرەنتی ببینن ،هەر ئەمەش متمانە لەنێوان الیەنەكان و كۆمەلگادا دروست دەكات. 3ـ هەڵبژاردنی دیموكراتی یەكێكە لە پێداویستەكانی ت��ری كۆمەلگاو سیستەمێكی دیموكرات ،ئەم ب���وارەش یەكێكە ل��ەو ب��واران��ەی كەلەهەرێمی كوردستاندا هەڵوەستەی جدی لەسەر بكرێت .لەم پێناوەشدا دروستكردنی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆ بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكان و هەموار كردنەوەی یاسای هەلبژاردنەكانی هەرێم بەشێوەیەك لیستی ك��راوە بەبنەما بگرێت ،بەمەرجێكی سەرەكی دەبینین .لەگەاڵ ئەمانەدا بەپێویستی دەبینین چەمكی سەركەوتن و ژێر كەوتن لە هەڵبژاردندا تێپەر بكرێت ،چونكە لەسیستەمی دیموكراتیدا هەموان سەركەوتوو براوەین و كەس بن ناكەوێت و نایدۆڕێنێت ئەوانی پێیان وایە دۆڕاندن و بردنەوە هەیە لەسیستەمی دیموكراتیدا ئەوا لەناوەڕۆكی سیستەمەكە تێنەگەیشتون. 4ـ جیاكردنەوەی دامەزراوەكانی بەڕێوەبردن، یاسادانان و دادوەری لە یەكتریو نەهێشتنی ه��ەژم��وون��ی پ��ارت��ی دەس���ەاڵت���دار ل��ەس��ەر ئەم دامەزراوانە بەئەركێكی سەرەكی بۆ دیموكراتیزە بوونی هەرێم دەبینین .ئەم كارەش وەكو پێویستی دامەزراوەبوونی ئەم دەزگایانە دەبینین نەك بۆ دژایەتی كردنی هیچ الیەن و گروپێك . 5ـ ڕێكخستنی هێزی پێشمەرگە ،ئاسایش ،پۆلیس و دەزگا هەوالگریەكان لەسەر بنەمای نشتیمانی و خزمەتی جەماوەر بە چەمكی پاراستنی ڕەوا مەرجێكی س��ەرەك��ی ت��رە ب��ۆ دروس���ت بوونی كۆمەلگایەكی دیموكرات و سیستەمێكی دیموكراتی ئەمە هاوشێوەی گوڵە چۆن بەدڕكەكانی خۆی دەپارێزێت ،چۆن هەر بونەوەرێك بەشێوەیەك خۆی دەپارێزێت ،كۆمەلگاش پێویستی بە پاراستن هەیە ،بەاڵم نابێت ئەو هێزی پاراستنە ئەوەندە گەورە بكرێت كەسرووشتی كۆمەلگا بشێوێنێت، یاخود نابێت ئەو هێزە بۆ پاراستنی بەشێك و ستەمكردن لە بەشەكانی تر بێت .لە ئەمڕۆی كوردستاندا ئەم هێزانە پێویستە لەسەر ئەم بنەمایانە ڕێكبخرێنەوە .ئەمەش وەكو ئەرك و بەرپرسیارێتیەكی ئەم قۆناغە دەبینین. 6ـ دەس��ت��ەب��ەرك��ردن��ی ڕاگەیاندنێكی ئ���ازاد، پێویستیەكی تری هەنگاو نانە بۆ بەدامەزراوەكردنی هەرێمی كوردستان ،ڕاگەیاندنێك كەلەڕوانگەی هێزی دەسەاڵت یان ئۆپۆزسیۆن یان لەڕوانگەی
Rojiwelat.mag@gmail.com
بەرژەوەندی كۆمپانیاكانی سەرمایەداریەوە كارناكات، بەڵكو لە ڕوانگەی پێداویستیەكانی جەماوەرو گەیاندنی ڕاستیەوە هەستێت بەگواستنەوەی هەواڵ و سازكردنی بەرنامەكانی ئەم شێوە كارەش بەدەستور ویاسای دیموكراتی گەرەنتی بكرێت .لێرەوە ئێمە بەپێویستی دەبینین كە یاسای ڕاگەیاندن ڕێگە ن��ەدات كە پارتەكان و حكومەت ببنە خاوەنی دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە جۆری() tvڕادیۆ .هەروەها ڕێگە بگرێت لە ڕاگەیاندنەكان كە راستەوخۆ بانگەشە بۆ الیەنێكی سیاسی یان حكومەت بكەن هاوكاتی ئەمە دامەزراوەكان ناچار بكات كە كارئاسانی بۆ گەیشتن بە زانیاری یاخود بەدەستهێنانی زانیاری بكەن ،بەمڕەنگە ڕاگەیاندەكانی كوردستان دەتوانن خزمەت بەكۆمەلگا بكەن و نەبنە ئامرازێك بەدەستی الیەنە سیاسیەكانەوە. 7ـ بەشداری چاالكانەی سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگا لەپرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی ك��ۆم��ەل��گ��ادا مەرجێكی ت��ری ه��ەن��گ��اون��ان��ە بۆ كۆمەلگایەكی دیموكرات ،چونكە بەب ێ بەشداری كۆمەلگا لە پرۆسەی سیاسیدا ،دامەزراوەكان تەنیا دەبنە ئامراز بەدەستی هێزە سیاسیەكان و كۆمپانیا سەرمایەداریەكانەوە و ئەوەش ئەو گەمەیەیە كە لیبرالیزم بەڕێوەی دەب��ات .هەر بۆیە پێویستە سەرجەم پێكهاتەكان ،رێكخراوەكان ،ژنان ،گەنجان، ڕەنجدەران و ژینگە پارێزان ،سەندیكاو كۆمەڵە و رێكخراوەكان چاالك بكرێن ولە ژێر هەژموونی پارتی و الیەنە سیاسیەكان ڕزگار بكرێن و دەرفەتی
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
ئازادیان بۆ بڕەخسێت بۆ بەشداری لە پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستاندا .دیارە دروستكردنی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان و بەگەڕخستنی یاسای نوێی رێكخراوەكان هەنگاوێكە لەم بوارەدا، بەاڵم پێویستە ئەو فەرمانگەیە وەكو فەرمانگەیەكی سەربەخۆو دابڕاو لەحكومەت دروست بكرێت و لەبن چاودێری پەرلەماندا كار بكات. 8ـ دەستەبەركردنی سیستەمێكی پ���ەروەردەی دیموكراتی مەرجێكی ت��ری هەنگاو نانە بۆ سیستەمیكی دیموكراتی.ئاشكرایە پ���ەروەردە شێوازی سەرەكیە بۆ گۆرانكاری لە زهنیەتی تاك و كۆمەلگادا.ئەو سیستەمە پەروەردەیەی ئێستا لە ئارادایە ئەو سیستەمە نیە كە بتوانێت ت��اك و كۆمەلگایەكی چ��االك بەرهەم بهێنێت. بەڵكو لەڕێگەی خوێندن و بڕوانامەو دامەزراندنەوە تاكەكان وكۆمەڵگا وابەستەی دەس��ەاڵت دەكات یاخود دەیخاتە ناو چاوەڕوانی دامەزراندنەوە ،ئەم تێگەیەش دوورە لەتێگەی دیموكراتی كە لەسەر بنەما پشت بەخۆبەستن و خزمەت بونیاد دەنرێت هەر بۆیە گرنگە ئەم بوارەی ژیانیش ڕەچاو بكەین و بەشێوەیەكی ڕیشەیی گۆرانكاری تێدا ئەنجام بدەین. 9ـ زەمینە سازی بۆ ئابووریەكی سەربەخۆی تاك و كۆمەلگای كوردستان بابەتێكی سەرەكیە بۆ چارەسەركردنی پرسەكانی كۆمەلگا ،چونكە لە ئێستادا ئێمە خاوەنی ئابووریەكی سەربەخۆنین ئەمەش وادەكات خاوەنی سیاسەتێكی سەربەخۆ و پشت بەخۆ بەستوش نەبین .هەربۆیە دەبێت
9
راپۆرت
یاساكانی وەبەرهێنان و پ��رۆژەك��ان و چەمكی ئابووری لە هەرێمی كوردستاندا ڕەچاو بكەین و پیایدا بچینەوە ،بەشێوەیەك كەلەماوەیەكی دیاری ك��راودا ژێرخانی ئابووری كۆمەڵگا ببوژێنینەوە چەمكی ئابووری كۆمەلگا گەشەپێبدەین. 10ـ داڕش��ت��ن��ەوەی ی��اس��ای پ��ارت��ە سیاسیەكان بەشێوەیەكی دیموكراتی پێویستیەكی ئەم قۆناخەیە، بۆ ئ��ەوەی پارتەكانی دەس���ەاڵت و ئەوانەشی ل���ەدەرەوەی دەسەاڵتن دەرفەتی یەكسانیان بۆ بڕەخسێت و لەالیەك رێگە لە پارتەكانی دەسەاڵت بگیردرێت كە هەموو كایەكانی ژیان قۆرخ بكەن و لەالیەكی ترەوە ئاستەنگیەكانی بەردەم دامەزراندنی پارتی نوێ نەهێڵدرێت و سەرجەم پارتەكان وەكو دامەزراوەی سیاسی كار بكەن .لەسەر ئەم بنەمایە گرنگە كە یاسای پارتە سیاسیەكانی هەرێم هەموار بكرێتەوە. دیارە ئەم ئەركانە پێویستی سەرەكی هەنگاونانە بۆ بەدامەزراوەكردنی دەزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئەگەر لەسەر ئەم بنەمایانە خەباتێكی هاوبەش بكەین ئەوا دەتوانرێت هەنگاوی گرنگ بنێین بۆ بەدامەزراوەكردنی دەزگاكان و سەقامگیركردنی سیستەمێكی دیموكراتی. ئەنجومەنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان 2013-5-4
چاوپێكەوتن 10
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
Rojiwelat.mag@gmail.com
دیار غەریب؛ ئامانجی سەرەكیمان لەم هەڵبژاردنە گرنگیدانە بە داڕشتنی دەستورێكی دیموكراتی
پێمان باشە مەسعود بارزانی جارێكی تر خۆی كاندید نەكاتەوە ئا /فورات نیوز
پرسیار /ساڵی 2009رێگەیان پێ نەدان ب��ەش��داری ل��ەه��ەڵ��ب��ژاردن��ی پەرلەمانی كوردستاندا بكەن ،هۆكاری ئەمە چی بوو؟ كێ رێگری لێ كردن ؟ دی��ار غ��ەری��ب /ئێمە لە ه���ەردوو پرۆسەی هەڵبژاردنی ( )2005-1-31و ()2005-12-15 ی پەرلەمانی كوردستان و ئێراقدا بەشداریمان ك��رد .ئەو كاتە لە الیەنی كۆمیسیۆنی بااڵی هەڵبژاردنەكانەوە لە رێكەوتی ()2004-11-13دا مۆڵەتی یاساییمان بە ژمارەی ( )36وەرگرت، بەاڵم لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ()2009-7-25 دا رێگریمان لێكرا .ئەو كاتە ئێمە بەناوی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بەشدار نەبوین، بەڵكو لە گەڵ كۆمەڵێك كەسێتی سەربەخۆ لیستێكمان دروس��ت كرد بەناوی (هیوا) ،بە بڕیاری ژمارە ( )10لە رێكەوتی ()2009-5-28ی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی هەڵبژاردنەوە رێگریمان لێكرا .ئەو بڕیارەش لەسەر سكااڵی وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی ئێراقی بوو .لە بڕیارەكەدا هاتووە كە ئەم لیستە لە الیەنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانەوە پشتیوانی دەكرێت و ئەم پارتەش نزیكی پەكەكەیە ،لەبەر ئەوە رێگەی پێ نادرێت بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكات. ه����اوس����ەرۆك����ی پ���ارت���ی چ����ارەس����ەری دیموكراتی ك��وردس��ت��ان"دی��ار غەریب" ل��ە دی��دارێ��ك��دا ف���ۆرات ن��ی��وزدا ب��اس لە ئاستەنگیەكانی بەردەم بەشداربوونیان ل��ە ه��ەڵ��ب��ژاردن��ەك��ان��ی خ��ۆل��ی پێشوو و بەشداریكردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە ل��ە""2013/9/21ب��ەرێ��وە بچێت، دەك���ات و دەڵ��ێ��ت":ئ��ێ��م��ە ل��ە ه���ەردوو پرۆسەی هەڵبژاردنی ( )2005-1-31و ()2005-12-15ی پەرلەمانی كوردستان و ئێراقدا بەشداریمان ك��رد ،ب��ەاڵم لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ()2009-7-25 دا رێگریمان لێكرا ،تاكە هۆكاریش ئەوە ب��وو كە كۆمیسیۆن لەسەر داوای��ەك��ی
وەزارەتی ناوخۆ كە گوایا ئێمە نزیكین لە پەكەكەوە ،سەربەخۆیی ،خۆی لەدەستدا و دادگ�����اش ب���ۆوە ب��ەش��ێ��ك ل���ەو س��زا سیاسیەی بەسەرماندا سەپاندیان" ،دیار غەریب ئەوەشی ووت لەم هەڵبژاردنانەدا گرنگی دەدەی��ن��ە داڕشتنی دەستورێكی دیموكراتی بۆ هەرێمی كوردستان و بەو پێیەش دەمانەوێت كار بۆ هەمواركردنی ئەو یاسایانە بكەین كە بەپێی پێوەرە دیموكراتیەكان دانەڕیژراون .سەبارەت بە هەڵبژاردنەوەی مەسعود بارزانیش بۆ خولێكی تری سەرۆكایەتی دەڵێت ":ئێمە ئەو بابەتە وەكو بابەتێكی تاكەكەسی ناگرینە دەست و پێمان باشە سەرۆكی هەرێم جارێكی تر خۆی هەڵنەبژێرێتەوە".
پ��رس��ی��ار /وات���ە وەزارەت�����ی ئاسایشی نیشتمانی ئێراق هۆكار بوو بۆ بەشداری نەكردنتان؟ دیار غەریب /بەشێوەی فەرمی ئەم وەزارەتە سكااڵی لەسەر ئێمە تۆمار ك��ردب��وو ،بەاڵم كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان سەربەخۆیی خۆی هەیە و دەیتوانی ئەو سكااڵیە بەهەند وەرنەگرێت، بەاڵم ئەمەی نەكرد ،ئەمەش ئەوەی نیشاندا كە یان كۆمیسیۆن زۆر بێ ئیرادەیە یان ئەویش بەشێكە لەو كردەوە ناڕەوا و نایاساییە؛ چونكە ئێمە كێشەی یاساییمان نەبوو ،لەبەر هۆكاری سیاسیش ناكرێت الیەنێك لە پرۆسەیەكی سیاسی بێ بەش بكرێت .هاوكاتی ئەمە حكومەتی هەرێم لە زۆر بواردا باس لە تایبەتمەندی خۆی دەكات و باس لەوە دەكات كە نابێت وەزارەتەكانی ئێراق دەست بخەنە ناو هەموو شتێكی هەرێمەوە ،بەاڵم
Rojiwelat.mag@gmail.com
سەبارەت بەم بابەتە هیچ هەڵوێستێكیان نەبوو. ئەمەش ئاماژە بوو بۆ ئەوەی كە وەزارەتی ناوخۆ و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە بەرپرسیارێتی دیموكراتیانەی خۆیان هەڵسوكەوتیان نەكرد .هەر بۆیە ئێمە لە كاتی خۆیدا ئەو الیەنانەمان رەخنە كرد و بەپرسیارمان بینین لە بێ بەشكردنمان. پرسیار /ئێوە لە كاتی خۆیدا سكااڵی یاسایتان تۆمار نەكرد؟ هەڵوێستی دادگا چی بوو؟ دیار غەریب /بێگومان سكااڵمان تۆماركرد، ب��ەاڵم دادگ��اش رۆڵ��ی خۆ نەبینی و سیاسی هەڵسوكەوتی كرد .بەم هەڵوێستەش دادگا بووە هاوبەشی ئەو بڕیارە سیاسی و ناڕەوایەی كە لە دژی ئێمە درا. پرسیار /لەم پرۆسەی هەڵبژاردنەدا ئەوەی ئاگاداربوین لەسەرەتاوە ئاستەنگیتان بۆ دروستكرا و دواتر پەسندكران و رێگەتان پێ درا كە بەشداربن لە هەڵبژاردنەكاندا، هۆكاری ئەمە چی بوو؟ دیار غەریب /شتێكی نوێ نەبوو ،كۆمیسیۆن ئەو بڕیارەی پێشووی دەكردە هۆكار بۆ وەرنەگرتنی داواكەمان و داوای دەكرد كە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رەزام��ەن��دی نیشان ب��دات و ئاستەنگی بۆ بەشداریكردنی ئێمە دروست نەكات ،بەاڵم وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەم هەڵوێستەی نیشان نەداو كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنیش ئەمەی دەكردە بیانوو بۆ وەرنەگرتنی داواكەی ئێمە .ئێمە زۆر هەوڵماندا كە بابەتە چارەسەر بكەن ،بەاڵم وەكو خۆی مایەوە و كاتیش بەسەر دەچوو ،ئەمە وای كرد كە ئێمە راگەیاندن و رای گشتی ئاگادار بكەینەوە و هەردوو المان بەرپرسیار بینی لەو هەڵوێستە و جەختمان لەوە كردەوە كە ئەگەر بێ بەش بكرێین ئەوا كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەرپرسیار دەبینین. دوای ئەمە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە ئەركی خۆی هەستاو داواكەی لێ وەرگرتین و بەپێی یاسا و رێساكانی خۆیان پەسندیان كردین. ئەمەش هەڵوێستێكی راست و یاسایی بوو كە كۆمیسیۆن نیشانیدا. پرسیار /واتە هۆكار هەر ئەو بڕیارە بوو كە دەڵێت ئێوە نزیكی پەكەكەن؟ دی��ار غەریب /بەڵێ هەر ئەو بڕیارە بوو. دیارە ئێمە پێشتریش ئەو هۆكارەمان بە كارێكی ناڕەوا دەبینی ،لەم پرۆسەیەشدا ئاماژەمان بۆ ئەوە كرد كە ئەگەر لە ڕابردوودا نزیكی ئێمە لە پەكەكەوە وەكو تاوان بینرا بێت ،ئەوا لە رۆژی ئەمڕۆدا سەرجەم پارت و الیەنە سیاسیەكانی
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
هەرێمی كوردستان و ئێراق دەخوازن نزیك بن لە پەكەكە و خۆیان نزیك نیشان دەدەن ،ئەگەر بەو پێیە بێت نابێت زۆربەی الیەنەكان بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن؛ چونكە لە سەرۆك كۆماری ئێراقەوە بگرە هەتا سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەوان لە ڕابردوودا زۆرجار بەنهێنی پەیوەندیان لە گەڵ پەكەكە دروست كردووە و هەوڵیانداوە بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد لە توركیا. پرسیار /ئایا گومانی ئ��ەوە نییە كە ئاستەنگی نوێتان بۆ دروست بكرێت؟ دیار غەریب /ئێمە قۆناخێكی گرنگمان بڕی، بەاڵم لە ئێراقدا هەموو شتێك چاوەڕی دەكرێت، بۆیە ناتوانم بڵێم كە هیچ ئاستەنگی تر دروست نابن ،بەاڵم هەر ئاستەنگیەك دروست ببێت ئێمە تێكۆشانی یاسایی و سیاسی خۆمان دەكەین و هەوڵدەدەین كە ئاستەنگیەكان بەالوە بنێین. پ��رس��ی��ار /ئ��ێ��وە ب��ەش��داری ل��ەه��ەر سێ پ��رۆس��ەی ه��ەڵ��ب��ژاردن��ەك��ەدا دەك���ەن؟ یا خ��ود دەك��رێ��ت بزانین چ��ۆن ب��ەش��داری هەڵبژاردنەكان دەكەن؟ دی���ار غ��ەری��ب /ئێمە ب��ەش��داری پرۆسەی ه��ەڵ��ب��ژاردن��ەك��ان��ی پ��ەرل��ەم��ان ك��وردس��ت��ان و ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەین و ئێستا خۆمان بۆ ئەوە ئامادە دەكەین. پرسیار /ئەی بەشداری هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی هەرێم ناكەن؟ دیار غەریب /ئێمە وەكو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بۆ خۆمان كاندیدمان نییە بۆ سەرۆكی هەرێم و كاتێكیش كاندیدەكانی سەرۆكایەتی هەرێم ئاشكرا ب��وون ئەو كاتە ئێمەش هەڵوێستی خۆمان دیاری دەكەین. پرسیار /ئایا ئێوە لە گەڵ ئ��ەوەدان كە مەسعود بارزانی خۆی كاندید بكاتەوە بۆ خولی سێیەمی سەرۆكایەتی هەرێم؟ دیار غەریب /ئێمە بابەتی سەرۆكایەتی هەرێم وەك��و بابەتێكی تاكەكەسی ناگرینە دەست و پێمان وایە دەبێت هیچ كەس و الیەنێكیش وەه��ا سەیری ن��ەك��ات .دەك��رێ��ت ئ��ەم بابەتە وەكو وەرچەرخانێك لە تێكۆشانی دیموكراتی و بەدامەزراوەبوونی هەرێمی كوردستانا سەیر بكرێت .ل��ەم ڕوانگەیەوە ئێمە وەه��ا راستتر دەبینین كە سەرۆكی هەرێم جارێكی تر خۆی هەڵنەبژێرێتەوە .ئەگەر ئەم هەڵوێستە نیشان بدات ئەوا بۆ خۆی و بۆ هەرێمی كوردستان دەبێتە وەرچەرخانێكی دیموكراتی و هەنگاوێكیش
11
چاوپێكەوتن
ئەگەر لە ڕابردوودا نزیكی ئێمە لە پەكەكەوە وەكو تاوان بینرا بێت ،ئەوا لە رۆژی ئەمڕۆدا سەرجەم پارت و الیەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و ئێراق دەخوازن نزیك بن لە پەكەكە و خۆیان نزیك نیشان دەدەن ،ئەگەر بەو پێیە بێت نابێت زۆربەی الیەنەكان بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن؛ چونكە لە سەرۆك كۆماری ئێراقەوە بگرە هەتا سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەوان لە ڕابردوودا زۆرجار بەنهێنی پەیوەندیان لە گەڵ پەكەكە دروست كردووە و هەوڵیانداوە بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد لە توركیا ........................... ئێمە بابەتی سەرۆكایەتی هەرێم وەكو بابەتێكی تاكەكەسی ناگرینە دەست و پێمان وایە دەبێت هیچ كەس و الیەنێكیش وەها سەیری نەكات .دەكرێت ئەم بابەتە وەكو وەرچەرخانێك لە تێكۆشانی دیموكراتی و بەدامەزراوەبوونی هەرێمی كوردستانا سەیر بكرێت. لەم ڕوانگەیەوە ئێمە وەها راستتر دەبینین كە سەرۆكی هەرێم جارێكی تر خۆی هەڵنەبژێرێتەوە .ئەگەر ئەم هەڵوێستە نیشان بدات ئەوا بۆ خۆی و بۆ هەرێمی كوردستان دەبێتە وەرچەرخانێكی دیموكراتی و هەنگاوێكیش دەبێت بۆ بەدامەزراوەبوونیسەرۆكایەتی هەرێم
چاوپێكەوتن 12
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
ئێمە گرنگی دەدەینە داڕشتنی ئێمە گرنگی دەدەینە داڕشتنی دەستورێكی دیموكراتی بۆ هەرێمی كوردستان و بەو پێیە دەمانەوێت كار بۆ هەمواركردنی ئەو یاسایانە بكەین كە بەپێی پێوەرە دیموكراتیەكان دانەڕیژراون. هەروەها دەمانەوێت لە ڕێگەی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمەوە ئەم دەزگایان بكەینە دامەزراوەی تۆكمە و خاوەن رۆڵ لە چاودێریكردنی حكومەت و دامەزراوەكانی تردا .لە گەڵ ئەمانەدا كار دەكەین بۆ ئەوەی كە پەرلەمان بكەینە جێگەی چارەسەری كێشەكانی هەرێم و سازانی نیشتمانی و دیموكراتی ،نەك ببێتە جێگەی قوڵبوونەوەی كێشەكان
دەبێت بۆ بەدامەزراوەبوونی سەرۆكایەتی هەرێم. لە هەمانكاتدا بۆ سەرۆكی هەرێمیش دەبێتە مێژوویەكی پرشنگدار .بەپێچەوانەوە ڕەنگە زۆر كێشە لە گەڵ خۆیدا بێنێت. پرسیار /ئایا بەتەنیا بەشداری دەكەن لە هەڵبژاردنەكاندا یاخود هاوپەیمانی دروست دەكەن؟ دیار غەریب /ئێمە لە گفتوگۆداین لە گەڵ چەند الیەنێكدا و پێمان باشە كە بەهاوپەیمانی لە گەڵ چەند الیەنی تردا بەشداری بكەین ،بەاڵم ئەگەر هاوپەیمانیش نەبێت ئەوا ئێمە بەلیستی سەربەخۆ بەشدار دەبین. پرسیار /ئێوە ئەگەر وەكو خۆتان بەتەنیا بەشدار ببن دەتوانن چەند كورسی بێنن؟ دی��ار غ��ەری��ب /ئێمە دەتوانین سەركەوتن بەدەست بێنین ،بەاڵم بۆ قسەكردن لەسەر ئەوەی چەند كورسی بەدەست دێنین هێشتا زووە. پرسیار /ئایا بەرنامەی سەرەكیتان چییە بۆ هەڵبژاردنەكان و ئ��ەو ب��واران��ەی كە گرنگی پێ دەدەن چییە؟ دیار غەریب /ئێمە گرنگی دەدەینە داڕشتنی دەستورێكی دیموكراتی بۆ هەرێمی كوردستان و بەو پێیە دەمانەوێت كار بۆ هەمواركردنی ئەو یاسایانە بكەین كە بەپێی پێوەرە دیموكراتیەكان دان��ەڕی��ژراون .هەروەها دەمانەوێت لە ڕێگەی
Rojiwelat.mag@gmail.com
هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمەوە ئەم دەزگایان بكەینە دامەزراوەی تۆكمە و خاوەن رۆڵ لە چاودێریكردنی حكومەت و دامەزراوەكانی تردا .لە گەڵ ئەمانەدا كار دەكەین بۆ ئەوەی كە پەرلەمان بكەینە جێگەی چارەسەری كێشەكانی هەرێم و سازانی نیشتمانی و دیموكراتی ،نەك ببێتە جێگەی قوڵبوونەوەی كێشەكان. پ����رس����ی����ار /س������ەب������ارەت ب��ەك��ێ��ش��ە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و ئێراق هیچ پرۆژەیەكتان هەیە؟ دی��ار غەریب /ئێمە دەمانەوێت پرۆژەیەكی هاوبەش گەاڵڵە بكەین بۆ چارەسەری ئەو كێشانە و دەتوانین لە رێگەی پەرلەمانەوە كاری زیاتر بۆ ئەم بابەتە بكەین. پرسیار /ئایا لەم قۆناخەدا ،بانگەشەی هەڵبژاردن كاریگەری نەرێنی نابێت لەسەر یەكڕیزی نێوان الیەنە كوردستانیەكان؟ دی��ار غەریب /ئێمە پێمان وای��ە كە دەبێت كاریگەری نەرێنی دروست نەكات ،بەپێچەوانەوە هەموو الیەك هەوڵ بدەین زەمینەسازی بكەین
بۆ دروستكردنی یەكڕیزی و رێكخستنی ناوماڵی ك��ورد .ئەمەش ئەركی هەموو الیەكمانە و ئەگەر بەجددی كاری بۆ بكەین ئێستا باشترین دەرفەتە و دەكرێت سەكۆیەكی نەتەوەیی دروست بكەین.
Rojiwelat.mag@gmail.com
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
13
بیروڕا
سەالم عەبدوڵاڵ؛
بەهۆی هەڵبژاردنەوە دەستور كراوە بە مزایەدەی الیەنەكان ئا /سؤران حسين
دەستوور ،سیستەمێكە بۆ بەڕێوە بردنی هەموو كایەكانی واڵت و زۆر گرنگە و هەرواڵتێكیش سیستەمێكی ن��ەب��وو ب��ۆ ب��ەڕێ��وەب��ردن ئ��ەوە گومانی تێدا نییە كە دەبێتە پاشاگەردانی و واڵت دەكەوێتە ژێردەستی الیەنێكی فەرمان ڕەواو بەئارەزوی خۆی واڵت بەڕێوە دەبات و لێرەشدا ناڕەزایی زۆری كەسانی نەیاری الیەنی دەسەاڵتدار بەرزدەبێتەوە و هەموو پێوەرەكانی دیموكراتیزەبونی واڵت لەناو دەچێت .تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هەرێمی باشوری كوردستانی ئێمە خاوەنی دەستورێك نییە هەربۆیەشە بەردەوام الیەنەكان لە ئەدای كاری یەكتر ڕازینین .لە ساڵی ()2009دا دەستورێك لە پەرلەمانی هەرێمدا پەسەندكرا و بڕیار بوو بخرێتە ڕاپرسیەوە، بەاڵم بەهۆی ناكۆكی سیاسیەكانی هەرێمەوە دواخ���راو دوات��ر ئۆپۆزسیۆنی ناوپەڕلەمان و دەرەوەی پەڕلەمانیش بەهەموو شێوەیەك ئەو دەستورەیان ڕەتكردەوە و دۆسیەكە بەكراوەیی مایەوە تا ئێستا كە بڕیارە لە مانگی نۆی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم و پەڕلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوە بچێت كەچی لەم كاتەدا دۆسیەكە دیسانەوە كەوتە ڕۆژەڤەوە و زۆرینەی الیەنەكانیش جگە لە پارتی دیموكرات لە گەڵ گەڕانەوەی دەستورەكەدان ب��ۆ پ��ەڕل��ەم��ان و پێیان وای���ە كەموكورتی زۆری تێدایە و پێویستە هەموار بكرێتەوە. بۆ ئ��ەم مەبەستەش گۆڤاری "رۆژی واڵت"، راو بیروبۆچۆنی چەند كەسێكی وەرگرتووە. "سەالم عەبدوڵاڵ" چاالكی مەدەنی دەربارەی خستنە ڕاپرسی دەستورەوە دەڵێت":بەهۆی هەلبژاردنەوە ،دەستور ك��راوە بە بابەتیك بۆ مزایەدە كردنی الیەنەكان .دەمێكە من ڕەخنەی خۆمم بالوكردەوە و بە پێی توانا ئاماژەم بۆ الیەنە هەڵە و خراپەكانی ك��ردووە .پارتی زور ڕاست دەكات كاتی دەڵێن":دەبێ گەل دەنگی لەسەر باشی و خراپی بدات" ،بەاڵم الیەنەكانی تریش راست دەكەن كە دەڵێن":با بگەڕێتەوە پەرلەمان و بە پوختی بخرێتە بەردەست خەڵك". ئەگەر مزایەدەكردن نەبیت ئەمە هەر كێشە نییە و ئەتوانرێت بە تەبایی چارەسەر بكریت بەبێ ئەوەی الیەنێك خۆی بكات بە پاڵەوان و ئەوی تر بە دۆڕاو! ...كاتێ گوێ لە یەكتری نەگرین كارەكە ئاوا خواروخێج دەبێت و كێشەی لەسەر درووستدەكەین و خیتابی ئاگرینی لەسەر دەدریت. "بیالل سەنگەر"یش لەمبارەیەوە دەڵێت":پاش دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و
سەرۆكایەتی هەرێم ،باسی دەستوری هەرێمی كوردستانیش گەرم و گوڕیەكی زۆرتری بەخۆیەوە بینی .پرسیارەكەش لەجێ خۆیدا كە ئاخۆ بۆ چی لەم كاتەدا؟ بەڕای من دەستور بووە بە ئامرازێك بۆ حزبە سیاسیەكانی كوردستان بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە مەرامەكانی خۆیان جێبەجێ بەكەن .وەك دبینین مسعود بارزانی شەنسی خۆ كاندید كردنەوەی نییە بۆ خولێكی دیكەی سەرۆكایەتی بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو ڕێگەیك دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی بارزانی جارێكی تر خۆی كاندید بكاتەوە هەر لەبەر ئەوەش زۆر پێداگری لەسەر ئەوە دەكەن كە بخرێتە ڕاپەرسی ئەوە لە كاتێكدایە دەیانتوانی ساڵی ( ،)2009ئەو ڕاپەرسیەیان بەكردایە. پێشم وایە هیچ كات دەسەاڵتدارانی ئەم هەرێمە لە خەمی ئەوەدا نەبوونە كە دستورێكمان هەبێت. لەسەر ئەوەی كە بۆچی هەندێك الیەن باسی گ��ەڕان��ەوەی دەستور بۆ پەرلەمان دەك��ەن و هەندێكی تریش دەیانەوێت بەزۆترین كات بخرێتە بەردەم خەڵك و راپرسی لەسەر بكرێت"،بیالل"، دەڵێت":بەراستی ئەم دوو الیەنە دەیانەوێت دەستور بە پێ مەزاجی خۆیان داڕێ��ژن وەك پێشتر ووت��م مەبەستی پارتی هەرگیز ئەوە نەبووە كە دستورمان هەبێت .تەنها بۆ ئەوەی كە شانسێك بەبارزانی بدرێتەوە ئەمەش وەكو چەكێك بەرامبەر بەئۆپۆزسیۆن بەكاردێنن تا ڕازی بێت بە مانەوەی بارزانی و سەبارت بەسازدانی نیشتمانیش نابێت ئێمە ئەوەند ڕەشبین بین، بەوەی ئایا ئۆپۆزیسیۆن بەمەبەستی مەرامی خۆی بەكاری دێنێت یان نا؛ داهاتوو ئەوە ڕوندەكاتەوە. ب��ی�لال س��ەن��گ��ەر س���ەب���ارەت ب��ەج��ی��اوازی هەڵبژاردنەكانی ئەم خۆلە و خۆلەكانی رابردوو وەه��ا روون��دەك��ات��ەوە":ه��ەڵ��ب��ژاردن��ی داه��ات��وو هەڵبژاردنێكی پەڕلەمانییە ،هەڵبژاردنێكی زۆر سەختە و لەوانەیە گۆڕانكاری سیاسی گەورە ڕووبەدات و پێم وایە ئەم جارە حكومەت بەس یەكێتی و پارتی نین لەوانیە ئەسڵەن ئەو دووپارتە توشی شكست بن بۆیە دەبێت چاوەڕی ئەو گۆڕانكاریە گەورەیە بین .ئەمە یەكەمین هەڵبژاردنە كە ه��ەردوو حزبی دەس��ەاڵت��دارە بەجیا بەشداری دەكەن بۆیە چاوەروانی ئەوە دەكرێت جۆرێك لە هێرش ك��ردن ڕوو بدات، بەاڵم بەهیوای ئەوەم مێژوو دووبارە نەبێتەوە. پێم وایە ئەم هەڵبژاردنە گەلێك شت بگوڕێت. بیالل دەڵێت":زۆرشت دەتوانێت بگۆرێت لە ( )25/7بینیمان چی ڕوویدا و لە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەدا هێزێكی سیاسی نوێ هاتە كایەوە و ئۆپۆزیسیۆنێكی كارا لە دایك بوو كە پێشتر كە نەبوو بەو شێوەیە .دەكرێت ئەم هەڵبژاردنەی داهاتووش زۆر هێزی نوێ بێتە كایەوە و ئەگەری
ئەوە هەیە هەردوو حزبە دەسەاڵتدارەكە دەسەاڵت لە دەست بەدەن .من بۆ خۆم لە گەڵ ئەم شێوازە هەڵبژاردنە نیم كە لە یەككاتدا سێ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت؛ چونكە بێسەروبەریەك دەبینم بەوەی لە یەك كاتدا سێ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەاڵم كردنی باشتر لەوەیە كە وا دوابخرێت و دەبێت لە چوارساڵی ئایندەدا هەڵبژاردنەكان جیا بكرێتەوە بۆ ئەوەی قورسایەك دروست نەكات. "ئ���االن ساحێبقران" ،چ��االك��ی م��ەدەن��ی و ڕۆژن��ام��ەن��وس س��ەب��ارت ب��ە گرنگی دەستور دەڵێت":هاوواڵتی كورد دەمێكە پێویستی بە دەستورێكی دیموكراتیكە؛ بەاڵم لە بەرئەوەی پێشتر كارەكان بە دوو دیوەخان دەكرا و دوای ئەوەی ئەو دوو دیوەخانە یەكیان گرتەوە ئیتر یاساكانیان لە قۆرغكردنی دەسەالت جیاواز بوو بۆیە پرسی دەستور هاتە ئاراوە و لە ئێستاشدا دەیانەوێت هەریەكە و دەستورەكە بەقەدەر
ئااڵن؛ بە هیچ شێوەیەك هەڵبژاردنی ئەم جارە تەندروست نابێت و من پێشم وایە كەسە بیرتەسكەكانیناو هەردوو حزبی دەسەاڵت كێشەی گەورە دەنێنەوە، بەاڵم لەبەرئەوەی نەوتمان هەیە ناگاتە ڕادەی براكوژی. ئەوەش كە گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا ئەوەیە كە ئەو جارە ئوپۆزسیۆنیش دەنگیپێویستناهێنێت لەبەرئەوەینەیانتوانی لە ماوەی ڕابردوو هیچ هەنگاوێكیبەرچاو بهاوێن هەری كەم لەبواریكەمكردنەوەی رێژەی گەندەڵی
بیروڕا
14
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
ب��ااڵی م��اف و ئیمتیازاتی حزبەكەی بچێت. ئ��ەوەی جێگەی ئاماژەیە ئەوەیە كە بە پێی مەزاجی حزبێكیش بووبایە ،ئەوەش تا ڕادەیەكی كەم كێشە نەبوو ،بەاڵم ئ��ەوەی من ئاگادارم بریارە گرنگەكان تەنها بەمەزاجی شەخسی دوو تا سێ كەسێك لەهەردوو حزبی فەرمانڕەوایە. سەبارەت بە سازان لەسەر دەستور ،ساحێبقران"ن دەڵێت":ڕەنگە تا ڕادەیەك ئەم سازانە خزمەتی جەماوەر بكات ،بەاڵم زۆر زیاتر خزمەتی دەسەاڵت دەك��ات؛ چونكە ه��ەردوو حزبی دەسەاڵتدار لە كوردستان هەوڵدەدەن لە رێگەی دەستورەوە خۆیان بكەنە دیكتاتۆر بۆ هەتاهەتایە و حكومی ئ��ەم واڵت��ە لە ب��اوك��ەوە بۆ ك��وڕ ج ێ بهێڵن. سەبارەت بەگرنگی ئەم خۆلەی هەڵبژاردنەكانی پ��ەرل��ەم��ان��ی ه��ەرێ��م��ی ك��وردس��ت��ان و ئ��ەو
ئاسار؛ لە ڕاستیدا ئێستا دەستور كراوەتە مەزایدە بەسەر یەكترەوە و هەركەسە و بەپێی هەوڵی خۆی هەوڵ دەدات سودی زیاتری لێببینێت و وەك پڕوپاگەندەیەكی هەڵبژاردن بۆ بەدەستهێنانی كورسیەكی زیاتری دەنگدەران لە داهاتودا بەكاری دێنن ،ئەمەش بەبڕوای من خۆڵكردنە چاوی خەڵكە
گ��ۆڕان��ك��اری��ان��ەی ك��ە گ��ۆم��ان دەك��رێ��ت بێنە ئاراوە"ئااڵن" ،دەڵێت":هەرێم گۆرانكاری زۆری بە خۆیەوە بینیووە .بەپێی ئەو زانیاریانەی لە الی منە لە ماوەی ساڵـێكدا ژمارەی دانیشتوانی ژێردەسەاڵتی پارتی ( )15%زیادی كردووە ئەمەش شێوەیەكی گۆڕانكاری نەرێنیە .ئەوەش كە گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا ئەوەیە كە ئەو جارە ئوپۆزسیۆنیش دەنگی پێویست ناهێنێت لەبەرئەوەی نەیانتوانی لە ماوەی ڕابردوو هیچ هەنگاوێكی بەرچاو بهاوێن هەری كەم لەبواری كەمكردنەوەی رێژەی گەندەڵی .بۆیە بەڕای من ئەم هەڵبژاردنەش گۆرانكاری بەرچاو لە گەڵ خۆیدا ناهێنێت بەنیسبەت هەڵبژاردنەكانی پێشوو. ئەم هەڵبژاردنە چەندە دەتوانێت بەشێوەیەكی راست و تەندروست بەرێوە بچێت ،ساحێبقران پێ وایە كە بە هیچ شێوەیەك هەڵبژاردنی ئەم جارە تەندروست نابێت و من پێشم وایە كەسە بیرتەسكەكانی ناو هەردوو حزبی دەسەاڵت كێشەی گەورە دەنێنەوە ،بەاڵم لەبەرئەوەی نەوتمان هەیە ناگاتە ڕادەی براكوژی؛ چونكە ئەو دوو حیزبە تا پارە و بەرژەوەندی هەبێ بران ئەگەر نا دوژمنن. ئەڵێن لە یەك كاتدا سێ هەڵبژاردن دەكەین، بۆچی؟ منیش ئەڵێم بۆ ناكرێت مەزاجی شەخسی ئەو چەند كەسەی لەسەرەوە باسم كرد نە سێ، بەڵكو دە هەڵبژاردنیش بەیەكەوە دەكرێت. ئااڵن سەبارەت بە سیستەمی بەرێوەبەرایەتی هەرێمی باشوری كوردستانیش دەڵێت":ئەوەی بۆ كوردستان پێویستە ،سیستەمێكی پەرلەمانییە بۆ ئەوەی هەركات بەرپرسە بااڵكانی واڵت كاری نەشیاو و دور لە بەرژەوەندی گشتیان كرد متمانەیان لێوەربگیرێتەوە ،بەاڵم لە هەرێمی كوردستان ئەندام پەڕلەمان بەفەرمی پارێزەری حزبەكەیەتی لە پەڕلەمان نەوەك هی خەڵكەكەی ،سەرۆكەكەی هەر چۆنێك بێت ئەو هەردیفاعی لێدەكات. "ئاسار كەریم"،چاالكڤانی ژن و مافەكانی ژنان سەبارەت بە گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان دەڵێت":من پێم باشە دەستور بگەڕێتەوە پەرلەمان، بۆ ئەوەی ئەوانەی داوای گەڕانەوە و نەگەڕانەوەی دەك��ەن سەنگی خۆیان بزانن و قەبارەیان
Rojiwelat.mag@gmail.com
ڕونتربێتەوە و كەس لە بەڕەی خۆی زیاتر پێ ڕانەكێشێت و خۆی بەگەورە نەزانێت .لە ڕاستیدا ئێستا دەستور كراوەتە مەزایدە بەسەر یەكترەوە و هەركەسە و بەپێی هەوڵی خۆی هەوڵ دەدات سودی زیاتری لێببینێت و وەك پڕوپاگەندەیەكی هەڵبژاردن بۆ بەدەستهێنانی كورسیەكی زیاتری دەنگدەران لە داهاتودا بەكاری دێنن ،ئەمەش بەبڕوای من خۆڵكردنە چاوی خەڵكە ،چونكە ڕونە و دوای هەڵبژاردن پارتەكان هاوپەیمانی دەبەستنەوە و س��ازش بۆ یەكتریش دەك��ەن.
بیالل؛ دەكرێت ئەم هەڵبژاردنەی داهاتووش زۆر هێزی نوێ بێتە كایەوە و ئەگەری ئەوە هەیە هەردوو حزبە دەسەاڵتدارەكە دەسەاڵت لە دەست بەدەن .من بۆ خۆم لە گەڵ ئەم شێوازە هەڵبژاردنە نیم كە لە یەككاتدا سێ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت؛ چونكە بێسەروبەریەك دەبینم بەوەی لە یەك كاتدا سێ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەاڵم كردنی باشتر لەوەیە كە وا دوابخرێت
Rojiwelat.mag@gmail.com
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
15
راپۆرت
كەس و كاری بێسەرۆشوێنكراوەكانی هەولێر داوای ئاشكراكردنی چارەنوسی رۆڵەكانیان دەكەن پارتی دیموكراتی كوردستان؛ دەتوانن دوور لە چاوی كامێراكان لە تاریكەشەودا شوێنەكەیان هەڵدەنەوە
وەزارەتی شەهیدان؛ ئێمە بەدواداچوون بۆ ئاشكراكردنی چارەنوسیان دەكەین ئا /رۆژی واڵت
( )15س����اڵ ب���ەس���ەر چ���ارەن���ووس���ی ""64رۆژن���ام���ەن���ووس ،هونەرمەند و كەم ئەندام لە ش��اری هەولێر تێپەڕ دەبێت كە لە بەرواری ""1997-5-16ەوە لەسەردەستی پارتی دیموكراتی كوردستان بێ سەروشوێن كران و ئەو تاوانەش دەچێتە بواری تاوانە نێودەوڵەتیەكانەوە كە چی ئێستاشی لە گەڵدا بێت هەموو الیەك بێدەنگن لەبەرامبەر بەم تاوانە مەزنە. ساڵی " "1997لە شاری هەولێر" "64ئەندام و الیەنگری پارتی كرێكارانی كوردستان لە الی��ەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بێسەروشوێنكراون و تەنانەت هەندێكیش باس لەوە دەك��ەن كە ئەو كەسانەش كۆمەڵكوژ كرابن. پارتی دیموكراتی كوردستان بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوە لە پارتی كرێكارانی كوردستان هێرشێكی ب��ەرف��راوان��ی ك��ردە س��ەر دام و دەزگاكانی نزیك لە پەكەكە لە شاری هەولێر لەوانە":نوسینگەی رۆژنامەی واڵت ،ناوەندی هۆنەری"مێزوپۆتامیا ،نەخۆشخانەی مانگی سوری كوردستان ،بارەگای یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان بوونە ئامانجی هێرشەكە و لە ئەنجامدا بەگشی لەو شوێنانەدا ""64 كەس لەئەندامان و دۆستانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەستگیركران و هەتا ئێستاش لەچارەنوسیان هیچ زانیاریەكی راس��ت و دروست لەبەردەستدا نییە. لەو پەالمارانەی لەسەر ناوەندەكانی رۆشنبیری، كەلتوری ،رۆژنامەوانی و نەخۆشخانە پێكهات، لەشكەری تایبەتی یەك و دوو و سێ و تیمە تایبەتەكانی ئاژانسی پاراستن و هێزێكی ئاسایش و سوپای رزگاری و سوپای دووی پارتی تێدا بەشداریان كردبوو". پەیمان عیزەدین ئەندامی لیژنەی ماف مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان ساڵی راب��ردوو بە رۆژنامەی چەتری راگەیاندبوو كە بەگوێرەی زانیاریەكانی ئ���ەوان ،ئ��ەو كەسانەی لەو هێرشەدا دیار نەماون ،پێدەچێت كوژرا بن.
شوێنەكانیشیان دیارە و ئەمەشمان لە كەس و كاری ئەو بێ سەروشوێنانە وەرگرتووە، نەك لە پارتی دیموكرات .هاوكات ئەوەشی ووتووە كە ئەوە ئەركی پەرلەمانە ئەم بابەتە ساخ بكاتەوە و بەدڵنیاییەوە ئێمە سور دەبین لەسەر ئەم دۆسیە. ئەندامی رێكخەری چاك"عەلی مەحمود"یش رایگەیاندبوو ئەو بێسەروشوێنكراوانە بێشك هەموویان دیلی جەنگبوون ،دیلی جەنگیش پێویستە تاوانەكانیان دیار بكرێت كە ئاخۆ ئەوانە تاوانبارن یان بێ تاوانن. رێكخەری چاك ،ئاماژەی بۆ ئەوەش كردبوو كە پێدەچێت ئەوانە بە بێ ئەوەی دادگایی بكرێن ،كۆمەڵكوژ كرابن ،ئەمەش دەچێتە ناو تاوانە نێودەوڵەتیەكانەوە ،بۆیە هیچ الیەنێك ئامادە نییە بەرپرسیاریەتیەكەی بگرێتە ئەستۆی خۆی. ك��اروان كەمال یاساناسیش بە رۆژنامەكەی گوتبوو كە ئەم كردەوەیە دەچێتە خانەی تاوانەكانی ج��ەن��گ ،ئ��ەم��ەش یەكێكە لە تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی كە بە پێ رێكەوتننامەی جنێف ناكرێت و نابێت هیچ دەسەاڵتێك ئەم جۆرە مامەڵەیە لە گەڵ دیلدا بكات .هاوكات ئەوەشی ووت��ووە كە بە پێ یاسای نێودەوڵەتی و ئێراقی هەموو تاوانەكانی دژی مرۆڤایەتی ،كۆنبونیان بۆ نییە. لە پێناو ئاشكراكردنی گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا لە ئێراق و هەرێمی كوردستان گەلێك دام و دەزگا و رێكخراوی مەدەنی و مافی مرۆڤ چاالكیان لەم چوارچێوەیەدا ئەنجام داوە بەمەبەستی هەڵدانەوە و ئاشكراكردنی گۆڕی ئەو كەس و الیەنانەی لەئەنجامی سیاسەتەكانی رژێمی بەعس و شەڕی ناوخۆ بێسەروشوێن كراون یان ئەوەتا كۆمەڵكوژ كرابن. لە ( ،)2013/5/16كۆمینی شەهیدانی پارتی چارەسەری بە پشتگیری چەند رێكخراوێكی مەدەنی و مافی مرۆڤ لەوانە ،رێكخراوی چاك، رێكخراوی هێڤی بۆ پشتیوانی لە قۆربانیان جەنگ ،گەنجانی واڵتپارێزی كوردستان ،ژنانی ئازادیخوازی كوردستان و كۆمەڵێك لە بنەماڵە و كەس و ك��اری بێ سەرۆشوێنكراوەكانی
ساڵی ()1997ی هەولێر گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا و كۆمەڵێك داواكاریان خستە ب����ەردەم ،ل��ێ��ژن��ەی م��اف��ی مرۆڤی پەرلەمان ،سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاڵكراوەكان و بێ سەرۆشوێنكراوانیان كرد. كۆمەڵێك لەو داواكاریانەی رێكخراوەكان بریتی بوون لە: 1ـ داوا دەك���رێ���ت ب��ا چ��ارەن��وس��ی بێ سەروشوێنكراوەكانی ( )1997/5/16تاوانی هەولێر ئاشكرا بكرێت. 2ـ داوا دەكرێت پەرلەمان كۆمیسیۆنێك بۆ بەدواداچوونی چارەنوسی بێ سەروشوێنانی شەڕی ناوخۆ دروست بكات. 3ـ داوا دەكرێت گۆڕە بەكۆمەڵەكەی معمل قیری هەولێر هەڵدرێتەوە. 4ـ س��ەرۆك��ی ه��ەرێ��م داوای ل��ێ��ب��وردن لە بنەماڵەكانیان بكات. 5ـ بەشەهیدی بزوتنەوی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ناونوس بكرێن. 6ـ قەرەبووی بنەماڵەكانیان بكرێتەوە. 7ـ پەیمان بدرێت چیتر شەڕی كورد بەكورد دووبارە نەبێتەوە. 8ـ با رۆژی ( )1997/5/16ببێتە رۆژی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی كوردستان. 9ـ دروستكردنی مۆنۆمێنتێك بۆ قوربانیانی ( )1997/5/16لە هەولێر. هەر لەم بارەیەوە؛ "عەبدولوەهاب ئەحمەد" ئەندامی كۆمینی شەهیدانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بۆ گۆڤاری رۆژی واڵت ووتی":ئێمە مانگی رابردوو واتا لە ()5/16 دا لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیمان لەگەڵ چەند رێكخراو و كۆمەڵێك لە بنەماڵەی بێ سەرۆشوێنكراوەكانی كۆمەڵكوژیەكەی هەولێر ئەنجامدا و كۆمەڵێك داواكاریمان ئاراستەی الیەنە پەیوەندیدارەكان كرد و داوامان كرد چارەنووسی بێ سەرۆشوێنكراوەكانی ساڵی ()1997م���ان بۆ ئاشكرا بكەن ،لە هەمانكاتیشدا داوامان كرد لە معمل قیرەكەی
راپۆرت
16
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
Rojiwelat.mag@gmail.com
لە ئێستادا وەزارەتی شەهیدان ،بەشی بێ سەرۆشوێنكراوەكان وەعدی ئەوەیان داوە كە بە هەموو شێوەیەك بەدواداچوون بۆ ئەم مەسەلەیە بكەن و لەئێستاشدا ئیدی ئەركی پەرلەمان و وەزارەتی شەهیدانە كە ئەم رووداوە بە روونی بۆ هەموو الیەك ئاشكرا بكەن و چارەنووسی ئەو كەسانەش بۆ بنەماڵە و كەس و كاریان روون كەنەوە. هیوادارین كە پەرلەمان بەئەركی خۆی هەستێت و بەرپرسیاریەتی خۆی لەم بوارەدا بەجێبهێنێت هەولێر چەند شوێنێك كە گۆماندەكرێت تەرمی بێ سەرۆشوێنكراوەكانی تێدا شاردرابێتنەوە هەڵبدرێنەوە و راستیەكان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێن ،ئەمەش بە پێ یاساكانی ئێراق و یاسا نێودەوڵەتیەكان مافی خۆمانە كە ئەم داواكاریەمان هەبێت .هەربۆیە جارێكی تر داواكاریەكی نوێمان ئاراستەی لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان و وەزارەتی شەهیدان بەشی بێسەرۆشوێنكراوەكان ك��ردووە بۆ ئەوەی پەرلەمانیش ب��ەدواداچ��وون��ی بۆ بكات ،لە ئێستاشدا لە معمل قیرەكە چەند شوێنێكیان هەڵداوەتەوە كە تەرمی چەند كەسێكی تێدا بوو كە لەكاتی خۆیدا بەدەستی رژێمی بەعسی هەڵوەشاوە كۆمەڵكوژ كرابوون .پێویستە ئەو
شوێنانەشی كە بنەماڵەی بێسەرۆشوێنكراوەكان داوای دەكەن هەڵبدرێتەوە. عەبدولوەهاب ئەحمەد ئەوەشی گووت ،كە لەالیەن پارتی دیموكراتەوە بە شێوەیەكی ن��اراس��ت��ەوخ��ۆ پێیان گ��وت��راوە ئ��ەگ��ەر لە تاریكەشەودا ئەو شوێنە هەڵبدرێـتەوە و دەزگاكانی راگەیاندنیشی لێ ئامادە نەبن، ئەوان الرێ نەبن لە هەڵدانەوەكەی ،بەاڵم ئێمەش پێیانمان راگەیاندووە كە بە هیچ شێوەیەك ئەمە قەبوڵ ناكرێت و تاوانێكە كە كراوە و پێویستە لەپێش چاوی رای گشتی ئەم تاوانە بخرێتە روو. ئ���ەن���دام���ەك���ەی ك��ۆم��ی��ن��ی ش��ەه��ی��دان��ی
پ����ارت����ی چ�����ارەس�����ەری دی��م��وك��رات��ی كوردستان"عەبدوڵوەهاب"ئەوەشی ووت":لە ئێستادا وەزارەت���ی شەهیدان ،بەشی بێ سەرۆشوێنكراوەكان وەع��دی ئەوەیان داوە كە بە هەموو شێوەیەك ب��ەدواداچ��وون بۆ ئەم مەسەلەیە بكەن و لەئێستاشدا ئیدی ئەركی پەرلەمان و وەزارەت��ی شەهیدانە كە ئ��ەم رووداوە بە روون��ی بۆ هەموو الیەك ئاشكرا بكەن و چارەنووسی ئەو كەسانەش بۆ بنەماڵە و كەس و كاریان روون كەنەوە. ه��ی��واداری��ن كە پەرلەمان بەئەركی خۆی هەستێت و بەرپرسیاریەتی خۆی لەم بوارەدا بەجێ بهێنێت.
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
Rojiwelat.mag@gmail.com
17
وتار
دیسان داخستنی سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان
داخستنی دەروازەی سنوری نێوان باشور و رۆژئاوای كوردستان بە داخوازی ئێران پێكهاتووە
جەالل چوارتایی
لە ساڵی رابردوودا چەندین جار هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێراق هەوڵی لەباربردنی دەستكەوتەكانی رۆژئ���اوای كوردستانیاندا. جارێك لە رێگەی دانیشتنی نهێنی لە گەڵ "داود ئۆغڵو" وەزیری دەرەوەی توركیا و جارێك لە رێگەی بانگێشتكردنی چەندین الیەنی گوماناوی بۆ شاری هەولێر بە ناونیشانی "كۆنفرانس بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان" ،جارێك لە رێگەی كۆمەككردنی "ئیخوا ن الموسلمین" بە بڕی دوو میلیۆن دۆالر و جارێك بە هوڵدان بۆ زڕاندن و ناشیرینكردنی ئازادیخوازانی رۆژئاوای كوردستان. هەتا كار گەیشتە ئەوەی لە ئۆكتۆبەری ساڵی ()2012دا دەروازەی سنووریان بە رووی رۆژئاوای كوردستاندا داخست و گەمارۆیەكی ئابووری دوور لە هەموو بەهایەكی مرۆڤایەتییان بەسەر ئ��ەو پارچەیەی كوردستاندا داسەپاند .هەر پاش داسەپاندنی گەمارۆی ئابووری هێزەكانی ئەرتەشی بەناو"ئازاد"ی سوریاش هێرشێكی زاڵمانەیان كردە سەر شاری سەرێكانی و لە هیچ كردەوەیەكی قێزەون نەسڵەمینەوە. سەرسوڕمان ئەوەیە لە كاتێكدا كە الیەنگرانی بارزانی كە بە گوتەی خۆیان هەموو هەوڵێكیان بۆ پاراستنی كوردانی رۆژئاوا و دەستكەوتەكانیەتی كە چی هەر لە گەڵ دەستپێكردنی هێرشی چەتەكانی ئەرتەشی "ئ��ازاد"ی سوریا بۆ سەر رۆژئاوی كوردستان یان هەڵهاتنە توركیا یاخود كەوتنە هاوكاریكردنی ئەرتەشی بە ناو ئازاد لە ژێر ناوی چەندین كەتیبەی جۆراوجۆردا. رۆژی ()4/25ی��ش ( )75كەس بە شێوەیەكی نایاسایی سنووری رۆژئاوای كوردستانیان دەرباز كرد و لە الیەن هێزەكانی ئاسایشی رۆژئ��اوای كوردستانەوە دەستبەسەر كران و خرانە ژێر لێكۆڵینەوە ،پاش لێكۆڵینەوە ئاشكرا بوو كە ئەو كەسانە لە الیەن پارتی دیموكراتی كوردستانی ئ��ێ��راق��ەوە و ب��ۆ مەبەستی دژایەتیكردنی
دەستكەوتەكانی رۆژئ����اوای ك��وردس��ت��ان و ئاژاوەنانەوە ئاودیو كراون. پاش دەستبەسەركردنی ئەو كەسانە یەكسەر بۆ جارێكی دیكە هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێراق سنوورەكانیان بە رووی رۆژئاوای كوردستاندا داخست و سەرۆكی هەرێمیش هاتە زمان و بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەرانە كەوتە هەڕەشەكردن و گوتی":ئێمە رێگە نادەین هێزێك دەست بەسەر خۆرئاوای كوردستاندا بگرێت" ،لە ناوەڕۆكی ئەم گوتەیەوە دەردەكەوێت كە هەم ئەو كەسانە خولی پ��ەروەردەی��ان پێ بینراوە تاكو لە بەرامبەر هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان و یەكینەكانی پاراستنی گەلدا بەكاریان بهێنن و هەم پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێراقیش وەكالەتی پێدراوە لە الیەن داگیركەرانەوە بۆ لەباربردنی دەستكەوتەكانی رۆژئاوای كوردستان. لە گەڵ هەڕەشەكردنەكەی بارزانیدا ،یەكسەر چەتەكانی ئەرتەشی "ئازاد"ی سوریا و جەبهە النصرەش هێرشی س��ەر ك��وردان��ی رۆژئ���اوای كوردستانیان كرد لە هەرێمەكانی عەفرین و كۆبانی و تەل تەمر و سەرێكانی ،هاوكات لە گەڵ هێرشی چەتەكانی ئەرتەشی "ئازاد"دا هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێراقیش گەمارۆی سەر رۆژئاوایان توندتر كرد و هێزەكانیان لەسەر سنوور جێگیر كرد (وات��ە هێرشی ئەرتەشی ئازاد و فشارەكانی بارزانی لە یەك كاتدا بوون و پێكهاتن) .هاوكات بوونی هێرشەكانی ئەرتەشی ئ��ازاد و فشارەكانی بارزانی بەڵگە نەویستە بۆ هاوئاهەنگی بنەماڵەی بارزانی و چەكدارە سەلەفیەكان دژ بە ك��وردان و ناردنەوەی ئەو ( )75كەسەش هەر بۆ هەمان مەبەست بووە. میلیشیاگەری زیاتر لە ( )22ساڵە بەشێك لە باشووری كوردستان بە رووخسار لەژێر دەسەاڵتی داگیركەردا نەماوە، بەاڵم لە نەمانی داگیركەریشدا بە دەیان هەزار كورد كوژران و سەدان هەزاریش كۆچبەری واڵتان بوون بەهۆی دیاردەی میلیشیاگەری و بوونی دوو هێزی چەكدارەوە .لێ بەڵێ ،بارزانی دەخوازێت هەمان دی���اردەی میلیشیاگەری لە رۆژئ��اوی كوردستانیش ساز بكات و تەڕ و وشك بە یەكەوە لەناو بەرێت. بە باوەڕی من ئەم كردەوە قێزەونانەی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێراق لەسەر داخوازی كۆماری ئیسالمی ئێرانە ،چونكە ئێران دەخوازێت بە تیرێك دوو نیشانە بپێكێت ،گومان لەوەدا نییە كە تیرەكەی كۆماری ئیسالمی ئێران بنەماڵەی
بارزانییە و نیشانەكانیش رەوشی گەلی كوردە لە هەردوو پارچەی ژێر چەپۆكی توركیا و سوریادا، بەم شێوەیە: 1ـ رەوشی گەلی كورد لە باكووردا؛ لە نەورۆزی ئەمساڵدا ،پەیامی ئاشتی لە نێوان توركیا و كوردانی باكووردا درا بە گوێی هەموو جیهاندا و پەیامەكەش پێشوازییەكی گەرمی لێكرا لە الی��ەن كوردستانی و جیهانیەوە ،ئ��ەوەی كە زۆر نیگەران بوو لەو پەیامە كۆماری ئیسالمی ئێران بوو؛ چونكە ئێران دەیویست ئاڵۆزی لە ناوچەكەدا بەردەوام بێت تاكو زیاتر دەست لە ناوچەكە وەرب��دات .هەر بۆیەش ئێران هەموو هەوڵێك دەدات تاكو ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستاندا پێشنەكەوێت. 2ـ رەوشی گەلی كورد لە خۆرئاوای كوردستاندا؛ ك��وردان بە شێوەیەكی دوور لە توند و تیژی زۆرب��ەی رۆژئ���اوای كوردستانیان ئ��ازاد كرد، ئەم ئازادكردنەش هەم بۆیە فشارێك بۆ سەر رژێ��م��ەك��ەی ئ��ەس��ەد و ه��ەم كاریگەرییەكی زۆریشی كردۆتە سەر كوردانی جیهان بەگشتی و كوردانی رۆژهەاڵتی كوردستان بە تایبەتی، لەبەرئەوە كۆماری ئیسالمی ئێرانیش دەخوازێت لە رێی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێراقەوە هەم فشاری كوردان لەسەر رژێمەكەی ئەسەد نەهێڵێت و هەم كاریگەریەكانی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستانیش لەسەر كوردانی رۆژه��ەاڵت كەم بكاتەوە. واتە كۆماری ئیسالمی ئێران دەیەوێ لە رێگەی ماڵی بارزانییەوە هەم پێڤاژۆی ئاشتی باكوری كوردستان تێك بدات و هەم دەستكەوتەكانی رۆژئاوای كوردستان لە بار بەرێت و هەم تەمەنی رژێمەكەی بەشار ئەسەدیش درێژتر بكات؛ چونكە لە رابردووشدا كۆماری ئیسالمی ئێران هەمان تیری ئاراستەی جەرگی كوردان كرد بە ئامادەكردنی "قیادە مۆقەتە" و هاندانیان دژ بە كوردانی رۆژه��ەاڵت و تاروماركردنی هەموو دەستكەوتەكانی ئەو بەشەی كوردستان. هەڵبەت ئەو كات ماڵی بارزانی شانۆگەرییەكی سەركەوتوویان ساز كرد بۆ شەڕكردنی كوردانی رۆژهەاڵت ،ئەو شانۆگەرییەش دەرهێنانی تەرمی مەال مستەفا بوو لە الیەن خودی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێراقەوە و ساخكردنەوەی بەسەر كوردانی رۆژهەاڵتدا تاكو بیكەنە بیانوویەك بۆ داسەپاندنی ئەو شەڕە ناڕەوایە .ئێستاش هەمان بنەماڵە دەیانەوێت شانۆگەرییەكی هاوشێوە ساز بكەن بۆ شەڕكردنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان، ئەو شانۆگەریەش جارێك لە رێی چەند پارتێكی كارتۆنی دژ بە پارتی یەكێتی دیموكراتی"پەیەدە"
وتار
18
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
Rojiwelat.mag@gmail.com
لە گەڵ هەڕەشەكردنەكەی بارزانیدا ،یەكسەر چەتەكانی ئەرتەشی "ئازاد"ی سوریا و جەبهە النصرەش هێرشی سەر كوردانی رۆژئاوای كوردستانیان كرد لە هەرێمەكانی عەفرین و كۆبانی و تەل تەمر و سەرێكانی ،هاوكات لە گەڵ هێرشی چەتەكانی ئەرتەشی "ئازاد"دا هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێراقیش گەمارۆی سەر رۆژئاوایان توندتر كرد و هێزەكانیان لەسەر سنوور جێگیر كرد (واتە هێرشی ئەرتەشی ئازاد و فشارەكانی بارزانی لە یەك كاتدا بوون و پێكهاتن) .هاوكات بوونی هێرشەكانی ئەرتەشی ئازاد و فشارەكانی بارزانی بەڵگە نەویستە بۆ هاوئاهەنگی بنەماڵەی بارزانی و چەكدارە سەلەفیەكان دژ بە كوردان و ناردنەوەی ئەو ()75 كەسەش هەر بۆ هەمان مەبەست بووە و جارێك لە رێگەی هاوكاریكردنی ئیخوان الموسلمین و جەبهە النصرە بۆ وێرانكردنی شارەكانی رۆژئ��اوی كوردستان و جارێك لە رێگەی هەوڵدان بۆ سازكردنی میلیشیاگەری لەو پارچەیەدا و ئێستاش لە رێگەی ئاودیوكردنی ژمارەیەك ك��وردی بەكرێگیراو بۆ ئاژاوەگێڕی و برسیكردنی كوردانی رۆژئ��اوا و داخستنی سنوورەكان بەسەریاندا. چەندین پرسیار لە سەرۆكی هەرێم...؟!
1ـ سەرۆكی هەرێم چ بەشێكی هەیە لە رۆژئاوای كوردستاندا تاكو بەو شێوەیە هەڵوێست وەربگرێت و هەوڵی ئاژاوەگێڕی بدات؟ 2ـ بۆچی سەرۆكی هەرێم دەست لە كاروباری خ��ۆرئ��اوی كوردستان وەردەدات لە كاتێكدا باشووری كوردستان بەدەست سەدان قەیرانەوە دەناڵێنێت؟ 3ـ بۆچی سەرۆكی هەرێم لە سەرەتادا هەوڵ نادات گرفتی زیاتر لە نیوەی باشووری كوردستان چارەسەر بكات كە بە داگیركراوی ماوەتەوە و ناوی ناوچە"جێ ناكۆكی لەسەرەكانیان" لێناوە؟
4ــ ئەی بۆچی سەرۆكی هەرێم خۆی و بنەماڵەكەی بەسەر پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكدا داسەپاندووە و لە پێناوی ئەو خۆداسەپاندنەشدا شەڕی بێ ئەمانی دژ بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان جاڕدا و پەلكێشی تەواوی داگیركەرانی كوردستانی كرد و تاكو ئێستاش دیلەكانی شەڕی ناوخۆی ئازاد نەكردووە؟ 5ـ بۆچی سەرۆكی هەرێم نیگەرانە لە ئازادكردنی رۆژئاوای كوردستان و لەو پێناوەدا بۆتە هاوكاری ئیخوانالموسلمین و چەتەكانی ئەرتەشی "ئازاد"ی سوریا دژ بە كوردان؟
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
Rojiwelat.mag@gmail.com
19
وتار
ژیاننامەی گەریالی شەهید گیڤارا گیلبارت...
نورەدین یوسف":كاتێك گیڤارا شەهیدبوو ئەوجا قەدر و قیمەتمان زانی"
ئا /رۆژی واڵت
شوان نورەدین یوسف ،ناسراو بە گەریال"گیڤارا گیلبارت" ،لە ساڵی" ،"1987لە شارۆچكەی تەق تەق لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و نیشتمانپەروەر لەدایك دەبێت ،ناوی دایكی"ئاوات ئەحمەد محمد"ە و ناوی باوكی"نورەدین یوسف كامیل"ە ،هەتا دووی ناوەندی دەخوێنێت و پاشان دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و ئیشی فیلتری سەیارات دەكات .گیڤارا"شوان نورەدین" ،هەروەها كە لە نازناوەكەیدا دیارە ،خاوەن خۆلیایەكی مەزنە ،ئەم نازناوەشی هەر لەماڵەوە لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتبوو. دەیویست گیڤارا ئاسا ،خۆی بگەینێتە ،ئاستێكی بەرز لە كەسایەتی ،كەسایەتیەك كە هەر كەس پێ شانازی بكات و ببێتە سیمبۆلێك بۆ نەتەوە و كۆمەڵگە و بنەماڵەكەی ،ئەمەش خ��ەون و
خەیاڵی لەمێژینەی گەنجە شۆڕشگێڕ و گەریال گیڤارا گیلبارت بوو .منداڵی رەنج و مەینەتی و دەرب��ەدەری و راپەڕین و ئێش و ئ��ازار و خۆلیا و خەیاڵ بوو .شوان نورەدین یوسف ماوەیەك پەیوەست بە حزبی شیوعی كوردستانیشەوە دەبێت ،واتا هەر لە تەمەنێكی الویەتیدا خاوەن فكرە و رایەكی چەپڕەویش بووە ،ئەم بیركردنەوە و گەڕانەی شواندا بە شوێن كەسایەتی راستەقینە و بزربووی وای لێدەكات ،پاش ماوەیەك پەیوەست دەبێت بە رێكخستنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانەوە لە شاری كەركوك و هەر لەوێشەوە، ئاشنایی بە رام��ان و ه��زری بیرمەندی م��ەزن و رێبەری گەلی كورد"عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالن" دەبێت و لە تەق تەقەوە بۆ كەركوك و لەوێشەوە بۆ قەندیل، كوڵەباری سەفەر دەبەستێت و بەشوێن كەسایەت و هیوا و ئاواتەكاندا مل دەنێت و لە قەندیل لە
ریزی گەریالكانی پارتی كرێكارانی كوردستاندا، شوێنی خ��ۆی دەدۆزێ���ت���ەوە و ب��ە باوەڕیەكی م��ەزن و پتەوە و ب��ەوپ��ەڕی قارەمانیەتیەوە و جەسارەت و لەخۆبردووییەوە هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەی و مرۆڤایەتی دەدات. گ���ی���ڤ���ارا گ���ی���ل���ب���ارت وەه������ا ب�����اس ل��ە رۆژان�������ی گ���ەری�ل�ای���ەت���ی خ����ۆی دەك�����ات: "یەكەمین رۆژی ،ژیانی گەریالیەتی، پیرۆزترین رۆژی ژیانی گەریالیەتیە"... من لە رۆژانی دەستپێكی ژیانی گەریالیەتیمدا، بەدۆی ئەوەدا بووم كە ئاخۆ گەریال چۆن دەژی، رۆژەكانم هەڵدەسەنگاند ،گەریال مانایەكی زۆر پیرۆزی هەیە .گەریال مێژووی نوێ كوردستانیان ن��ووس��ی��ی��ەوە .ل��ەك��وردس��ت��ان��دا ب��ە ه���ۆی ئەو
وتار
20
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
هەڵكەفتە جۆگرافیاكەی ،گەریالیەتی خاوەن تایبەتمەندیەكی ج��ی��اوازە و ئەمەش یەكەمین ج��ارە كە گەریالیەتی لە كوردستاندا پەیڕەو دەكرێت .ئەمەش نمونەیەكە بۆ ئ��ەوەی گەالنی بندەستە ئەم شێوە بەرخۆدان و ژیانیە بۆ خۆیان بەبنەما وەربگرن ،ناسنامەی ئەم شێوە ژیانەی گەریالیەتیش بە دەركەوتنی بزوتنەوەی ئاپۆچی هاتە دی و سەلماندیان گەریال كێیە و چییە؟". گیڤارا وەها باس لە گەریالیەتی و ژیانەكەیان دەك��ات ":مانا و چەمكی كەسایەتی شۆڕشگێڕ و گەریالیەتی ،لەهەناوی ئەو هەموو زۆری و زەحمەتییەدا ،بەهزر و فەلسەفەیەكی ئایدیۆلۆژیەوە، سەرۆكایەتی و گەل ،چۆن لەناویەكدیدا دەتوێننەوە و هەوڵی بەرجەستەكردنی یەكتری دەدەن. ئەمەش بۆ یەكەمین جار بوو ئەم بیرۆكەی لە مێشكمدا هاتووچوو و هەوڵمدا لەسەری بنوسم. هەوڵمدا بزانم ،ئایدیۆلۆژی ،رێكخستن و ئیرادە چۆن دەخولقێن ،چ��ۆن ،چۆنی یەكتری بەهێز دەكەن و كەسایەتی دەئافرێنن ،من هەوڵدەدەم لە دەفتەری بیرەوەریەكانمدا راستینەی ژیانی گەریال ،وات��ا و چەمكی گەریالیەتی و ژیانیان باس بكەم ،لەگەڵ هەموو زۆری و زەحمەتیەكانی ژی��ان��م��دا ،ه��ەوڵ��دەدەم پێش ه��ەم��وو ك��ەس لە كەسایەتی خۆمدا بەرجەستەی بكەم و پێویستە ئ��ەوەش بسەلمێنم كە سەرۆكایەتی و میلیتانی و فیداكاری بۆ گەل و نیشتمان چۆن دەبێت". بەڵی گەریالی شەهید"گیڤارا گیلبارت" ،كاتێك
دەستی بە نوسینی بیرەوەیەكانی خۆی كرد، سۆزی ئەوەی دابوو بە ژیان و تێكۆشانی خۆی ئەمە بۆ خوێنەران و گەل و گەنجانی واڵتەكەی روون بكاتەوە و لەم پێناوەشدا شەهید دەبێت. رێكەوتن و پیالنە هاوبەشەكەی نێوان دەوڵەتی توركیا و ئێران لە ساڵی " "2010لەهاوینی ئەو ساڵەدا بەمەبەستی داگیركردنی قەندیل و وەشاندنی گوورزێكی كوشندە لە بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كورد بە رێبەرایەتی پەكەكە و پەژاك بوو، بەاڵم بەو ئاستەی گەریالكانی هێزەكانی رۆژهەاڵتی كوردستان لە پارستندا نواندیان توانیان خەونی داگیركەران پووچەڵ بكەنەوە .دوای نزیكەی دوو مانگ لە شەڕێكی نابەرابەر توانرا بەخوێنی چەندین الوی كورد ،سوپای داگیركەری ئێران لە داستانێكی بێ وێنە لە شاخە سەربەرزەكانی قەندیل بشكێنرێ و بەتێكشكاوی گۆڕەپانی جەنگ بەجێبهێڵێت. ه����ەردوو ش��ۆڕش��گ��ێ��ڕ و گ��ەری�لای هێزەكانی رۆژه���ەاڵت���ی ك��وردس��ت��ان" گ��ی��ڤ��ارا گ��ل��ب��ارت و ك���اروان پ��ارت��ی��زان" بەگیانی خ��ۆی��ان توانیان ل��ەالپ��ەڕە زێڕینیەكانی م��ێ��ژوودا جێگا بگرن. شەهیدان گیڤارا و ك���اروان ،ك��ە دوو رۆڵ��ەی شارۆچكەی ت��ەق تەقن ،وەك هەركەسێكیتر ژیانێكی بێ نرخ و بێ بەهایان پەسند نەكرد و روویان كردە ناو شۆڕشی ئازادی .لەگەڵ ئەوەی توانیویانە لە ئاستی هزریدا خۆیان پێبگێنن و كەسایەتیەكی تۆكمە دروست بكەن ،هەمانكات بە رۆحێكی فیدایانە ئامادەبوونە لە گۆڕەپانە
Rojiwelat.mag@gmail.com
ه��ەرە گەرمەكانی خەبات رۆڵ��ی خۆیان ببینن. پەیوەست بوونی هەردوو هەڤاڵ بە ئایدیۆلۆژیا و هزری رێبەر ئاپۆ و پەیوەست بوونیان بەهەڤااڵنی شەهید ،ئەو پرەنسیپە شۆڕشگێڕیەمان دەخاتەوە بیر كە كەسایەتی شۆڕشگێڕی لەسەر بونیاد دەنرێت. ناكرێت هەروا بەئاسانی ناوی "كاروان و گیڤارا" بێنین و تێپەڕین ،چونكە بەقەد تەمەنی خۆیان، خۆیان لەناو فكر و سیاسەت و ئایدیۆلۆژیادا قووڵ كردۆتەوە و هەمانكات خۆیان بەخاوەنی دەزانن و هەموو هەوڵێكیشیان لەپێناو بەجێكردنیەتی لە كەسایەتی خۆیان ،بۆیە شەهید گیڤارا زۆر بەئاشكرا كەسایەتی خۆی وەك گەریالیەكی شۆڕشگێڕ شیكار كردوە و هیچ نەترساوە لەو كەسایەتیە دەوڵەتگەرا و دەسەاڵتگەرا و كۆنەپەرستە ،بەهەموو شێوەیەك بەكەسایەتی شۆڕشگێڕ شەڕی كردوە و توانویەتی بەو تێكۆشانە كەسایەتیەكی نوێ بونیاد بنێت. ئەگەر كەسایەتی شەهیدان"گیڤارا و ك��اروان" بناسیت ،بێگومان داستانی دوو مانگەی قەندیل باش دەناسیت ،هەمانكات لە كەسایەتی ئەوانیشدا ف��ەرم��ان��دەی شەهید سمكۆ و عگید و هەموو شەهیدانی تریش دەناسیت ،لە گەڵ ئەوەشدا دەزانرێت چ هێزێك سوپای داگیركەری دەوڵەتی ئێرانی تێكشكاندوە و گەلی ك��ورد خاوەنی چ رۆڵەیەكە بۆ ب��ەرگ��ری ك��ردن لە خاكی واڵت. گەریالی شەهید "گیڤارا گیلبارت" ،كاتە ناخۆشەكانی ژیانی خۆی لەرێزەكانی گەریالدا وەها باس دەكات:
Rojiwelat.mag@gmail.com
"لەوكاتانەی كە دەكەوتمە ناخۆشی" لەوكاتانەی كە دەكەوتمە ناخۆشی زۆر پێدەكەنیم بەخۆم لەبەرئەوەی نەدەبوو من بكەوتمایا ناخۆشی و بێمۆڕاڵی؛ چونكە بێ س��وودە ،من كاتێك كە رووب���ەڕووی ناخۆشی دەب��ووم��ەوە زۆر نیگەران دەبووم ،دەشمزانی من بەهەڵە داچوومە ،لەوكاتەی تەنگ بیربكەمەوە ژیانی من تێكەاڵوی ئازاردەبێ، منیش بیردەكەمەوە چۆن هەوڵ بدەم تێیپەڕێنم، من گیڤارەم دەبێ لەو رێگایەدا بمەشم بێچارە نەمێنم ،چونكە هەر مرۆڤێك بێچارە بمێنێ ئەوە زوو دەمرێ ،لەناو ژیان بێ جەسارەتە و دەبێ ئەو مرۆڤە بۆ سەركەوتنی هەوڵدات بەرخودانی بكات هەتا دوایی و بەئیرادەیەكی پتەوەوە ...من كاتێك ئەڵێم ئەم شێوازە بەكارنەهێنم كە چارەسەریەكی تەنگە ،دەبێ نرخ بدەمە بەردەوامی بە رێبازی شۆڕشگێڕیم و سەرۆك ئاپۆش بەبنەما وەربگرم، ئەم فەلسەفەیە كە فەلسەفەی سەرۆك ئاپۆیە بخەمە بواری جێبەجێكردن ،من دەبێ وەاڵمی ناخۆشیەكان بدەمەوە و دەبێ ئازادی و سەربەخۆیی بۆ ئاخفتنەكانم بەرپا بكەم و هەڤاڵی خۆم بە موخاتەب بگرم. نورەدین یوسف":لە ئێستادا پێنج برای تری هەیە كە پێشمەرگەن ،بەخوا قەسەم ئەو رێچكەیە ئەو بەرنادەین هەتا رۆژی مردن" باوكی شەهید شڤان نورەدین یوسفیش سەبارەت بە ژیاننامەی كوڕە شەهیدەكەی وەها باس لە كوڕەكەی دەكات":كاتێك گیڤارا لەدایك بوو لە شاری كەركوك دەژیان و لە الیەنی بار و گوزەرانی ژیانیەوە كەم و كوڕتیەكی ئەوتۆومان نەبوو .شوان هەتا دووی ناوەندی خوێند و وازی لە خوێندن هێنا .هەر لەو كاتانەشدا وەكو بنەماڵە مۆشكیلەیەكی خێزانیمان
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
هەبوو و تەبا نەبووین ،شوان ئەم رەوشەی زۆر پێ ناخۆش بوو ،زۆریش هەوڵیدا مۆشكیلەكەمان چارەسەر بكات و حەلێكی بۆ بدۆزێتەوە؛ بەاڵم نە من و نەش خێزانەكەم ئەو تەنازۆلەمان دەكرد لەبەرامبەر بەیەكدی ،هەتاكو ئەوە وای لێهات لەیەكتر جیابووینەوە .ئەو بەراستی ئەو بارودۆخەی زۆر پێ ناخۆش بوو و زۆریش هەوڵیدا حەلی بكات، بەاڵم بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی لەیەك بین". ش��وان دوای وازهێنانی لە خوێندن دەستی دا بە فیتری سەیارەوە لە شاری تەق تەق ،دوای فیترەكەش م��اوەی وازی هێنا و چ��ووە حزبی شیوعی و لە وێ ئیشی دەك��رد ،هەتا م��اوەی دوو سێ ساڵێك لەوێ مایەوە ،هەتا ماوەیەك، ئ��ەو ك��ات��ەن��ان��ەش��ی ل��ەم��اڵ��دا م��ۆع��ەدەل شتی دەن��ووس��ی ،وێنەی دەكێشا و دەخوێندنەوە. ه��ەر ل��ەو كاتانەشدا ،شوان"شەهید گیڤارا" ئێدی بەفەرمی ل��ە م��اڵ��ەوە چ��ووە دەرەوە و ن��ەگ��ەڕای��ەوە و ل�����ەب�����ەرواری""10-4-2008 چ��ووە ریزەكانی گەریالكانی كوردستانەوە و پاش چوارساڵ بە شەهیدی گەڕایەوە ماڵەوە. كاتێك شەهید بوو ئەوجا زانیمان كە ق��ەدر و قیمەتی ئەو كوڕەمان چۆن چۆنی ب��وو .چۆن كوڕێك بوو و وەك لە یادەوەریەكانیشی كە ئێستا چاپكراوە لەنامیلكەیەكدا باسی لەمنی كردووە و گلەیی لە منیش بووە .گەلەییەكەی راستە و لە جێ خۆیدایە .ئەو رەخنە و تێبینیانەی هەمووی راستە، بەاڵم كاتێك شەهید بوو ،ئەو كاتە من دەركم پێكرد كە ئیدی ئەو كوڕە چەندە مەزن و گەورەیە .چەندە كوڕێكی دڵسۆز بووە بۆ كوردستانەكەی لە ئێستاشدا من رەخنەدانی خۆم دەدەم و هەڵە و كەم و كوڕیەكانی خۆمیش دەبینم كە لەو كاتە تێدا دەژیم". شەهید شوان بە شەهیدبوونی خۆی ،یەك شتی كردە دڵی ئێمەوە ،ئەوەش ئەوەیە كە ئەو كاتە
21
وتار
تەنیا ئەو خۆی گەریال بوو ،بەاڵم لە ئێستادا پێنج برای تری هەیە كە پێشمەرگەن ،بەخوا قەسەم ئەو رێچكەیە بەرنادەین هەتا رۆژی مردن .هەر خەبات دەكەین لە پێناو ئەوەی ئەو شەهیدەمان لەناو ئەو حزب و رێكخستنیەدا بووە .لەناو ئەو شۆڕشەیە ب��ووە .ئێمە نەماتوانی بە گەنجیەتی هیچی بۆ بكەین ،ب��ەاڵم لە دوای شەهیدبوونی دەمانەوێت شتێكی بۆ بكەین كە دڵی پێ خۆش بێت لەناو گۆڕەكەی .خوێندن و تەمەنی منداڵی لە تەق تەق ب��ردەس��ەر .ش��وان رەفیقی نەبوو، ئەوەندەی لە ماڵەوە بوو ،خەریكی وێنەكێشان، مۆزیك و نووسین و خوێندن بوو .ئەو كاتانەشی لە دەرەوە بوو ،لە دۆكانی خۆیدا لە فیتری ئیشی دەكرد .بەس خوێندن و نووسین یار و هەڤاڵی بوو. لە ئێستاشدا وەكو باوكە گەریالیەكی شەهید؛ پەیامم بۆ ئەو بنەمااڵنەی كە رۆڵەكانیان لە رێگەی ئازادیخوازی گەلی كوردستاندا شەهید بوون ،ئەوەیە كە شەهید بوونی رۆڵەكانیان جێ فەخر و شانازیە بۆیان ،هەموو كاتێك دەتوانن شانازی پێوە بكەن، هەموو كاتێك سەربەرز بن پێیان .من خۆم ئێستا دەركم بە هەڵەكانی خۆمدا كردووە ،ئەوەش هەتا شوان شەهید نەبوو ،دەركم پێ نەكردبوو ،بەاڵم هەموو خەڵك شاهیدن كە من چ گوڕانكاریەكم تێدا دروست بووە لە پاش شەهیدبوونی كوڕەكەم ،بۆیە من قەرزداری كوڕە شەهیدەكەمم و بەشەهیدبوونیشی ل��ە پێناو ئ����ازادی گ��ەل و نیشتمانەكەی و ئاواتەكانی شاناز دەك��ەم و پێ سەربڵندم. گ��ەری�لای"گ��ی��ڤ��ارا گ��ی��ل��ب��ارت" ،ل��ە ئەنجامی پ��ەالم��اری رژێمی ئێران بۆ س��ەر قەندیل لە ب��������ەرواری" ،"28-6-2011دەگ��ات��ە لوتكەی شەهادەت و لەئێستاشدا تەرمەكەی لە گوڕستانی ش��ارۆچ��ك��ەی ت��ەق ت��ەق بەخاكسپێردراوە.
وتار
22
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
Rojiwelat.mag@gmail.com
باشە پەكـــــەكــــە چی بۆكـــــورد..........كـــــــردووە؟؟
كامەران گوڵپی لە سەردەمی عەوداڵبوونی بەرپرسان بۆ ژیانێكی بزنس مانی و حەزی بەرزكردنەوەی باڵەخانەكان و بەدەستهێنانی بڕوانامەی فەخریدا و ژێرخستنی بەرزترین مۆدیلی ئوتۆمبیل و شەڕ لەسەرمانەوە لە پۆستەكاندا و دانەبڕان لە شاشەی تیڤیەكان و پشتی مایكەكان و بەسەربردنی پشووی هاوینە لە خۆشترین شوێنە گەشتیاریەكانی جیهان پەكەكە خەریكی چی بوو!؟ لێرەوە دەبێت هەموو تاكێكی كورد لەهەرچواربەشی كوردستان بەكار و هەنگاوەكانی پەكەكە ئاشنا بكرێن لە پێناو ڕەواندنەوەی هەندێك گومان و تاوانی ئایدیۆلۆژی كە دەرهەق بە پارتی كرێكاران كراوە، گوایە ئەمانە دژی ئاین كار دەكەن و ستراتیژیان دژایەتی كردنی پیرۆزیەكانی گەلە!. لیرەوە پرسیار دەكەین كە ئەوانەی خەویان لە چاوەكانی خۆیان تۆراند و دەستەویەخە لە گەڵ سروشتی سەختی قەندیلی سەربەرزدا ئاشنابوون و زبری ژیانیان هەڵبژارد جێی خۆیەتی ساڵو و ڕێزی هەموو كوردانیان پێ بگەێنین و بڵێین ساڵوی ئازادی و دیموكراسیتان لێبێت ئەی ئەوانەی لە فەرهەنگی كوردیدا بە(گەریال)ناسراون. ئەم دەرفەتی ئاشتیە كاتێكی لەبارە بۆ سەركردایەتی پەكەكە بۆ زیاتر تێكەڵبوون و ئاوێزانبوون بەخەڵكی شارنشین و كردنەوەی سیمینار و كۆڕ بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا. ئ��ەو الی��ەن��ەی كە ڕۆح��ی ك���ردەوە بەبەرجەستەی هەستی نەتەوەیدا لە كاتێدا تا هەنوكەش هەستی حزبایەتی زاڵە لە كۆمەڵگەی ئێمەدا تەنها پەكەكە بوو ،ڕێبوارانی نەناسراوی ئەم كاروانە بەڵێنی (یان كوردستان یان كوردستان)یان بەنەتەوەكەیان داوە، چونكە تاكە شتێك كە پیرۆز بێت الی ئەوان نیشتمانە نەك كەسەكان. كاتێك ڕێبەرەكەیان پێش پانزە ساڵ ڕفێنرا و دواتر زیندانی كرا بەسزای هەتاهەتایی چاودێرانی سیاسی تەمەنی مانەوەی پارتی كرێكارانیان بەشەش مانگ خەماڵند كە گوایە دوای ئەو ماوەیە ڕێكخراوێك نامێنێت بەناوی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە ،بێ ئاگا لەوەی كە هەرلەناوی پارتەكەوە دیارە كە كوردستانیە نەك توركی بۆیە ئەو خەماڵندنە ڕاست دەرنەچوو.
لێرەوە زلهێزان بەحساباتی خۆیاندا چونەوە ،چونكە شۆڕشەكانی پێشوو بە لە سێدارەدانی سەركردەكانیان توانەوە و نەمان ،بەاڵم پارتی كرێكاران چەندین ئوج ئاالنی فەراهەم هێنابوو لەسەر دەستی خودی ئوج ئاالن بۆیە مانەوەی مسۆگەر بوو بە جۆرێك ئێستا كەسایەتی ئوج ئاالن بەیەكێك لە كاریگەرترین سەد كەسایەتی دێت لە جیهاندا. چەمكی نەتەوە ئەو چەمكەیە كە پارتی كرێكاران بەبەرخودانی بەردەوامی توانی بەدەوڵەتی توركی بسەلمێنێت كە كورد نەتەوەیە نەك كەمینە لە كاتێكدا هەڵگرتنی چەمكی نەتەوە ئەوەندە ئاسان نییە بەرزكردنەوەی و هەروەك دەركردنی ئەو چەمكە لە دروشمەوە بۆ هەنگاوی كرداری شەونخونی و سازش نەكردنی دەویست!!. دەم��وچ��اوی س��ادەی گەریال و ڕەش هەڵگەڕاوی نیشانەی قورسی چەمكی نەتەوەییە كە مانەوە لە گەڵ سەختی سروشتدا خۆڕاگری دەوێت بەجۆرێك كچە گەریالكان خۆیان لە كۆتوبەندی میكیاژ ڕزگاركردبوو ،بۆیە توانیان هاوشانی پیاوان بەرخودان بكەن .من خۆڕزاندنەوەی ئەوانم بەشێوەیەكی جیاواز بینی ئەویش خۆڕازاندنەوەیان بوو بۆ دایكە نیشتمان بەڕنگی ئاڵی خوێنیان كە لەسەر تاشەبەردەكانی چیاكانی كوردستان دەیاننەخشاند كە ژنان دەبێت هاوسەنگەر و هاوخەباتی پیاوان بن. ئەو سەردەمەی باشور گیرۆدەی شەڕێكی نەگریس بوو بەناوی شەڕی براكوژیەوە لە قەندیل سەربەرزانە ب��ەرام��ب��ەر ب��ە ج��ب��ەخ��ان��ەی دەوڵ��ەت��ی ت���ورك لە ڕووبەڕوبونەوەدا كێ بوون؟!. هەروەك لە شاخ سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی دوژمن بوون لە شار و دێهاتەكانیش خەریكی ڕێكخستنی خەڵكی بوون بەگۆشكردنی ڕۆڵەكانی كورد بەهەستی نەتەوەیی نەك حزبی بۆیە ئەوەی ئێستا لە باكور بەدی دەكرێت هەستی نەتەوەیی بااڵنسێكی بەرزی هەیە بە بەراورد بە بەشەكانی تری كوردستان ئەمەش خۆی لە خۆیدا نیشانەی دڵسۆزی و سەلیقەی پارتی كرێكاران پیشان دەدات لە (سەرمەشقی) كردنی بیری نەتەوەیدا. ئێستاش خۆشبەختانە لە باشوری ئازیزدا هەستی نەتەوەیی چرۆی كردووە و بەشانازیەوە باسدەكرێِت لە نێو كۆڕ و كۆمەڵدا بەجۆرێك نەتەوە خەریكە الی نوخبەی میللەت لە سەروی هەموو دەستەواژەكانی ترەوەیە بۆیە ئەمەش خۆی لە خۆیدا دەگەڕێتەوە بۆ سەربازە ونەكانی هەڵگری بیری نەتەوەیی. پارتی كرێكاران هەموو ئەندامێكی پەروەردە كردووە لەسەرخۆبەخشین بەخاك و نیشتمان بۆیە هەموو ئەندامێكی سیاسییانە بیردەكاتەوە واتە سیاسەت قەدەخە نەكراوە لە كەس و هەنگاوەكان بەرەو كۆمەڵگەی دیموكراتیك زۆر بەباشی بەرەوپێش دەچێت .لە باكور و ڕۆژئاوا ئەمەش ئەو ڕاستیەمان پێدەڵێت كە هێڵی سور و ش��اراوە نییە لە نێوان سەركردیەتی و ئۆرگانەكانی خوارەوە بۆیە ئاستی ڕۆشنبیری بەرزترە لە نێوان ئەندامەكانی كۆمەڵگەی دیموكرتدا كە پارتی كرێكاران پێشەنگی دەكات.
بەو بازنە تەسكە جوگرافیەی كە پارتی كرێكاران تیایدا بزاوتی دەك��رد ،بەاڵم ئێمەی ئاشنا كرد بە فەرهەنگی كۆمەڵگەی مەدەنی بە جۆرێك كە یەكتر خوێندنەوە و یەكترقبوڵكردن فێربین واتە وەالنانی لۆژیكی هێز و چەك بۆ خۆسەپاندن لە كاتێكدا كە ئەو خاوەنی هەردوو چەمكەكە بوو بۆیە لە پاڵ چەكدا ڕۆشنبیركراین بە فەرهەنگی جوانی یەك نەتەوەیی. خۆداڕنین لە كەلتوری توندڕەوی ،هەروەك سادەیی و خاكی بوونی سەركردەكانی پەكەكە جارێكی تر خۆشەویستی گەڕاندەوە بۆ نێوان گەل و بەرپرس؛ چونكە جیاوازی ئاستی ژیان و دروستكردنی چینایەتی وای كردووە كە بەرپرسان لە جیهانێكی تەواو جیاواز لە هاواڵتیان ژیان بگوزەرێنن ،بەجۆرێك كێشەی هاواڵتی تەنها لەسەر ڕووپەڕی الپەڕەیەكی ئەیفۆڕ بەرچاوی بەرپرس دەكەوێت ئیتر سەردانی مەیدانی بۆ كێشەكان بوونی نییە ،نمونەش سەرەی بەنزین كە هاوشێوەی شورای واڵتی چین هاواڵتیان ڕۆڵی تیادەبینن لە هەرێمدا... با بەیەكەوە ج��ی��اوازی��ەك بكەین لە نێوان دوو شێواز لەیەك سەردەمدا .لە باشوری كوردستان هەموو ئامرازێكی بەمەدەنیكردنی كۆمەڵگامان لەبەردەستدابوو ،بەاڵم مەخابن بەهەڵە بەكارمان هێنا و سودمەند نەبووین لێی بەجۆرێك ئێستاشی لە گەڵ بێت بۆ تعبیركردن لە خۆشی بۆنەیەك یاخود هەواڵێك چەك و تەقەمەنی بەكار دێنین بۆ دەربڕینی خۆشیەكانمان ،بەاڵم لە باكور لە كۆبونەوەیەكی چەند میلیۆنیدا هەست بەدیاردەیەكی نامۆ ناكرێت ئەمەش ئ��ەوە دەگەێنێت كە كار لەسەر بە مەدەنیكردنی كۆمەڵگە كراوە. ئێستا هەلێكی زێڕین لە بەردەم كورددایە بۆ ئاشتی، بۆیە پێویستە سەركردایەتی كورد هاوكار بێت بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە ،ئەم جارەش كەمپینی كۆكردنەوەی واژۆ بۆ ئازادی ئوج ئاالن و زیندایانی باكور هەنگاوی یەكەمی دوای كشانەوەی گەریالیە لە بواری كۆمەڵگەی مەدەنی و دیموكراتیدا ،بۆیە بەواژۆكردنت ئەفسانەی جیاوازی سنورە دەستكردەكان كوردستان هەرەس پێدێنیت و بە ئومێدی ئازادی بۆ ئوج ئاالن و شادبوونی كوردانی چوارپارچە لە ئامەدی قەاڵی كوردان بە جەژنی ئازادی.
بەواژۆكردنت ئەفسانەی جیاوازی سنورە دەستكردەكانى كوردستان هەرەس پێدێنیت و بە ئومێدی ئازادی بۆ ئوج ئاالن و شادبوونی كوردانی چوارپارچە لە ئامەدی قەاڵی كوردان بە جەژنی ئازادی
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
Rojiwelat.mag@gmail.com
23
وتار
ســــــــەرۆك و دەســـــــــتور و دەســــــــەاڵت؟
كوردۆشوانی
بونی سەرۆك و سەرۆكایەتیكردن لەهەر واڵتێكدا پێویستیەكی ژیانییە بۆ هاواڵتیان و رێكخستنی ك��ارەك��ان��ی واڵت و ب��ەرێ��وەب��ردن��ی كۆمەڵگە، بێگومان ئەوەش دەبێت بەپێی یاسا و دەستور ئەركەكانی سەرۆك دیاری بكرێت بە شێوازێك كە لە خزمەت و بەرژەوەندی گشتیدا بێت نەك بە پێچەوانەوە ،سیستەمی سیاسی و بەرێوەبردن و حكومڕانی لە ت��ەواوی جیهاندا هاوشێوەی یەكتر نییە ئەگەر لەسەر بنەمای سیستەمێكی دیموكراسیش بێت ،بەڵكو شێواز و تایبەتمەندی هەر واڵتێك وەك خۆی لە بەرچاو گیراوە لە ڕووی نەتەوەیی ،ئەتنیكی ،ئاینی و ئاینزایی ئەرك و مافی هاواڵتیان بەگشتی لە دەستورێكی دیاری ك��راودا ئاماژەی پێكراوە .ه��ەروەك چۆن یاسا و رێساكانی واڵت و دەسەاڵتەكانی س��ەرۆك و بەرێوەبرانی واڵت دیاریكراوە ،هەر سیستەمێك بۆ بەڕێوەبەردنی واڵت دابنرێت بەپێ یاسا خاڵ بەخاڵی دادەرێژرێت ،هەڵبەتە لە پرۆسەیەكی دیموكراسیدا دەرفەت بە هاواڵتیان دەدرێت خۆیان یاخود نوێنەرەكانیان دەنگی لە سەربدەن و پەسەندی بكەن ،چونكە دواجار دەسەاڵتدارن لە هەركات و ساتێكدا جڵەوی حكومیان گرتە دەست پێویستە لەسەر ئەو بەرنامە و سیستەمە بڕۆن كە بە ڕەزامەندی گەل دیاریكراوە ،ئەوەش بەمەرجێك خودی سیستەمەكە سیتەمێكی دیموكراسی بێت و بەتەواوی لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت نەك تەنها بەشێكی دیاریكراو یاخود پارت و گروپێك یان بنەماڵەیەك لە ساتەوختێكدا بەجۆرێ لە جۆرەكان تێیان پەڕاندبێت و ڕای گشتی هاواڵتیان لە بەرچاو نەگیرابیت. هەرچەندە زۆر جار لە رێگەی دەنگی خەڵك و پرۆسەی دیموكراسیدا دیكتاتۆر بەرهەم هاتووە، ب��ەاڵم دەستور و سیستەمێكی پێشكەوتوو و دیموكراسی ئەگەر ب��ەت��ەواوی رێ���ڕەوی خۆی بگرێت و بچەسپێت بەتێپەربونی كات نەوەیەكی وشیار و پێشكەوتوو و چاوكراوە بەرهەم دێنێت كە هەرگیز ڕێگە بە دەسەاڵتی تاكڕەوی نادات و كەلێنێك ناهێڵێ دێكتاتۆرگەرایی تێدا دابنات. ئەوە ڕاستیەكە و حاشای لێناكرێ گەلێكی وشیار
و دیموكراتخوز گەرەنتی پاراستنی سیستەمی دیموكراسییە نەك تەنها دەستورێكی دیموكراسی، چونگە ئەگەر گەل دەستورەكە نەپارێزێ هەموو كاتێ ئەگەری ئەوە هەیە مرۆڤێكی دەسەاڵتخواز و پەرژەوەندیپەرست خۆی بەكورسی حكومەوە بنوسێنێ و دەستبەرداری نەبێت ،بەاڵم ئەو مرۆڤە دەسەاڵتخوازە هەمیشە لە ناو گەلێكی ناوشیاردا سەركەوتن بەدەست دێنێ و هەموو بەهاكانی واڵت دەخاتە خزمەتی خواستەكانی خۆیەوە، بۆیە تا ئەوكاتەی گەل دەگات بە ئاستێكی بەرز لە وشیاری دیموكراسی و پاراستنی پەرژەوەندی گشتی ،واڵت پێویستی بە سەرۆكیك دەبێت كە ئامانجی تەنها گرتنەدەستی دەس��ەاڵت نەبێت، بەڵكو ئامانجی ئەوە بێت دەسەاڵت بۆ خزمەتی گەل و رێگرتن لە هەر كارێكی نادیموكراتی بەكاربێنێت. بێگومان ئەو جۆرە سەرۆكەش لە مێژوی مرۆڤایەتیدا نمونەی زۆرە هەروەك چۆن كەم نین سەرۆكە دیكتاتۆرەكانیش كە بەردی بناغەی واڵتیان بە كەللەی سەری مرۆڤ داناوە ،ئەوەی ئێستا لە باشوری كوردستان بووە بە ڕۆژەڤی سەرەكی و رۆژانە قسە و باسی ڕاگەیاندنەكان و پارتەكان و خەڵكە ،مژاری دەستور و سەروك و دەسەاڵتە لە هەرێمی كوردستاندا .ئەو سەرۆكایەتیەی ئاماژەم پێكرد كە پارێزەری مافی خەڵك بێت الیەنی كەم تا ئەو كاتەی گەل بە وشیاریەكی تەواو دەگات لە رووی ماف و ئازادییەكانەوە ئەوەیە كە ئێستا هەرێمی كوردستان پێویستی پیەتی ،سەرۆكێك كە دەستورێك فەراهەم بكات بۆ واڵت دەیان ساڵی تر گەل لە سایەیدا ئاسودە و بەختەوەربێت، شارەزایانی بواری دەستور ئاماژە بەوە دەكەن كە":دەستور بااڵترین یاسای واڵتە و ،سەرچاوەی شەرعیەت ی هەموو دەسەاڵتەكانیشە .سەرجەم دام و دەزگاكانی دەسەاڵت شەرعیەتی بوون و مانەوە و كاركردنیان لە دەستورەوە وەردەگ��رن ،بۆیە ناكرێ هیچ دەسەاڵتێك بێ دەستور بچێ بەڕێوە". هەرچەندە دەسەاڵتدارانی هەرێمی كوردستان بیست و دوو ساڵە بە بێ دەستور حكومڕانی ئەم هەرێمە دەكەن سەرەڕای ئەوەی نەهامەتیەكی زۆریان بەسەرخەڵكدا ڕشت هێشتا دەستورێكی پێشكەوتوو بەڕەوا نابینن كە بەتەوای پارێزەری م��اف و ئ���ازادی ه��اواڵت��ی��ان بێت ،هەرچەندە گومانم هەیە دەسەاڵتداری هەرێمی كوردستان ئەگەر بەم ئاوەزو و لۆژیكەی ئێستاوە بەردەوام بن لە دەسەاڵتداریدا ،هیچ ج��ۆرە دەستورێك خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك بەدی ناهێنێت ،بەاڵم هەرچۆنێك بێت پێویستە هیچ نەبێت لە دوای بیست و دوو ساڵ بێدەستوری خەڵك مافی ئەوەی هەبێت دەستورێ هەڵبژێرێت ئەگەر ئێستاش لە سایەیدا بەختەوەر نەبێت نەوەكانی دوای خۆی شانازی پێوە بكەن .دەسەاڵتدارێتی لە هەرێمی كوردستان لە نێوانی دوو پارتی دیاریكراودا
هەمیشە داب��ەش��ك��راوە ،ئ��ەوان��ەش هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوونە ،ب��ەاڵم زۆرت��ری��ن كاتەكانی دەسەاڵتداری هاوبەش لە سەرۆكایەتی حكومەتەوە تا سەرۆكایەتی هەرێم بەدەستی پارتییەوە بووە، ئێستاش زۆرینەی دەسەاڵتە گرنكەكانی ئەم هەرێمە لە دەستی پارتیدایە ،پارتی كە خاوەنی سی كورسی پەرلەمانی كوردستانە لە كۆی سەد و یانزە كورسی لە ئێستادا دەسەاڵتداری ڕەهای هەرێمی كوردستانە ،وەك ئاشكرایە زۆرینەی كوتلەكانی پەرلەمان داواكارن دەستوری هەرێمی كوردستان بگەرێتەوە پەرلەمان و چەند بڕگەیەكی هەموار بكرێتەوە و سازانی نیشتمانی لەسەر بكرێت ئەوسا بخرێتە ڕاپرسییەوە ،تەنها پارتی پێداگری لەسەر ئەوە دەكات و دەڵیت نابێت بگەڕێتەوە پەرلەمان ،خۆ ئەگەر ئ��ەوەی پارتی ئاماژەی پێدەكات لە ڕوی یاسایی بون و یاسایی نەبونی
ئەو فراكسیونانەی پەرلەمان نوێنەری شەرعی و یاسایی خەڵكە داوا دەكات پرۆژەی رەشنوسی دەستور هەموار بكرێتەوە ،ئێستا هەریەك لە فراكسیونەكانی یەكێتی هاوپەیمانی حەوت ساڵەی پارتی و گۆڕان و یەكگرتو و كۆمەڵ و ئایندە داوا دەكەن دەستور هەموار بكرێتەوە ئەوە جگە لە چەند پارتێكی تر كە خاوەنی پێگەی جەماوەرین ،بەاڵم نەگەیشتوون بە پەرلەمان هەمان داواكاریان هەیە، كە واتا زۆرینەی خەڵك یان نوێنەری خەڵكی هەرێمی كوردستان لە گەڵ ئەوەدان پرۆژەی رەشنوسی دەستور بگەڕێتەوە پەرلەمان و هەموار بكرێتەوە
وتار
24
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
ڕاپرسیەوە ڕاستیش بێت و مافی خەڵك بێت، بەاڵم خۆ ئەو فراكسیونانەی پەرلەمان نوێنەری شەرعی و یاسایی خەڵكە داوا دەكات پرۆژەی رەشنوسی دەستور هەموار بكرێتەوە ،ئێستا هەریەك لە فراكسیونەكانی یەكێتی هاوپەیمانی ح��ەوت ساڵەی پارتی و گ��ۆڕان و یەكگرتو و كۆمەڵ و ئایندە داوا دەك��ەن دەستور هەموار بكرێتەوە ئەوە جگە لە چەند پارتێكی تر كە خاوەنی پێگەی جەماوەرین ،بەاڵم نەگەیشتوون بە پەرلەمان هەمان داواكاریان هەیە ،كە واتا زۆرینەی خەڵك یان نوێنەری خەڵكی هەرێمی كوردستان لە گەڵ ئەوەدان پرۆژەی رەشنوسی دەستور بگەڕێتەوە پەرلەمان و هەموار بكرێتەوە، بەتایبەتی چەند مادەیەك لەوانە مادەی ( )61كە دەڵێت":سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دەنگدانی گشتی ،نهێنی ،ڕاستەوخۆوە لە الیەن هاواڵتیانی هەرێمی كوردستانەوە هەڵدەبژێردرێ، بەو شێوەیەی كە یاسا دیاری دەكات" ،ئەمەش پێچەوانەی ئەوەیە كە سیستەمی دەسەاڵتداری هاوشێوەی بەغدا پەرلەمانی بێت ،هەروەها لە م��ادەی ()65دا هاتووە":سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەڕای هەردەسەاڵتێك كە بە پێ یاسا پێدەدرێ ،ئەم دەسەاڵتانەی خ��وارەوەش پیادە دەكات" .دیارە ئەو دەسەاڵتانەش ژمارەیان ( )24دەسەاڵتە و پێویست نییە لێرەدا ئاماژەی پێبكەم .خوێنەری بەرێز دەتوانێت بەوردی لە پ��رۆژە دەستورەكەدا بیخوێنێتەوە ،جگە لەو دوو مادەیەی ئاماژەی پێكرا لە مادەی ()64 دا هاتووە":ماوەی ویالیەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ،چ��وار ساڵە كە لە رۆژی سوێند خواردنی دەستوریەوە دەست پێدەكات ،دەكرێ بۆ ویالیەتی دووەمیش هەڵبژێردرێتەوە لە رۆژی كارپێكردنی ئەم دەستورەوە" .سەرۆكی هەرێم تا ئێستا دوو خولی سەرۆكایەتی كردووە بێ ئەوەی هێشتا دەستورەكە ك��اری پێبكرێت ،ئەوەش پێچەوەانەی م��ادەی ()64ی دەستورەكەیە، پرسیارەكە ئەوەیە ئایا بۆچی سەرۆكی هەریم ئەوندە پیداگری لەسەر ئەوە دەكات دەستورەكە بخرێتە ڕاپرسیەوە؟ بە بۆچونی من دوو هۆكاری سەرەكی هەیە لەو بارەیەوە ،یەكەم؛ خواست و نییەتی سەرۆكی هەریم ئەوەیە پۆستی سەرۆكی هەریمی كوردستان بەكس نەدرێت جگە لە كەسەكانی ناو خانەوادەی خۆی ،بۆ ئەمەش پێویستە ئەو پرۆژە دەستورەی كە دەسەاڵتێكی زۆری بۆ سەرۆكی هەریم دیاریكردووە بپارێزرێت، ئەمەش قسەیەكی سەرۆكی هەرێمم بیردەخاتەوە كە لە كۆنگرەی سیانزی پارتەكەیدا كردی ،باسی لەوەكرد لە سەردانێكیدا بۆ بەغدا ماوەیەكی زۆری پێچووە ،كاتێ كە گەڕاوەتەوە نەوەكەی واتا كوڕی كوڕەكەی وەك باسی دەكرد منداڵێكی بچوكە پێی وتووە باپیرە دەستبەرداری كەركوك نەبیت، ئەویش لە واڵمدا پێی دەڵێت ،خەمت نەبێت باپیری باوكت لە پیناوی كەركوكدا تا مردن خەباتی كرد، باپیری خۆشت بەهەمان شیوە دەبێت ،ئەگەر باوكی تۆش كەركوكی بەدەستنەهێنا ئەوا تۆ دەبیت كەركوك بگەڕێنیتەوە سەركوردستان، بەڕاستی ئەم قسەیە ئەگەر وەك قسەیەكی ئاسایی كرابێت و گوزارشت بێت لەوەی كورد
دەستبەرداری كەركوك نابێت ،شتێكی جوانە، بەاڵم لە ناوەڕۆكی خۆیدا پەیامێكی گرنگی لە خۆگرتووە ،ئەوەش پێمان دەڵیت كوردستان بەرو دەسەاڵتی پاشایەتی ئاراستە دەكرێت ،هۆكاری دووەم؛ ئ��ەوەی لە م��ادەی ()64دا ئاماژەی پێكراوە كە دەڵێت":دەكرێ بۆ ویالیەتی دووەمیش هەڵبژێردرێتەوە لە رۆژی كارپێكردنی ئەم دەستورەوە" .هەڵبەتە دەستورەكە تا ئێستا كاری پێنەكراوە بۆیە ئەگەر پەسەند بكرێت سەرۆكی هەرێم دەتوانێت دیسان بەپێی ئەو دەستورەی دەكەوێتە كار خۆی كاندید بكاتەوە ،چونكە ئەم دووخولەی سەرۆكایەتیەكەی بە بێ دەستۆر بووە، لە كۆتایدا دەمەوێت دوو نمونە لە سەرۆكایەتی واڵتان بخەمە ڕوو كە بووە بە مانشێتی زۆرێك لە ڕاگەیاندنەكانی جیهان و قسە و باسی زۆرێك لە خەڵكی ئاسایی ،هیوادارم سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش ئەو مێژووە بۆ خۆی تۆمار بكات، یەكەم":لویس ئیناسیو لوالی" سەرۆكی پێشوی بەڕازیل كاتێ دەستبەرداری دەس��ەاڵت بوو لە ( )%83گەلی بەڕازیل داوایان لێی كرد بۆ ئەوەی جاری سێیەم خۆی هەڵبژێرێتەوە بۆ سەرۆكی واڵتەكەی ،بەاڵم ئیناسیۆ دەستی بە گریان كرد و وتی":ئەگەر ئەم كارە بكەم روخساری دیموكراسی لە واڵتەكەم ناشرین و لەكەدار دەبێت و رێگا خۆش دەكەم بەرەو دەسەاڵتی دیتكاتوری لە واڵت��دا" .دووەم؛"خ��ۆس��ی موخیكا" كە تەمەنی ( )76سالە رۆژنامەكان بە هەژارترین سەرۆكی جیهان ناوی دەبەن موچەی مانگانەی 12هەزار و ( )500دۆالرە ،بەاڵم لە ()%90ی دەبەخشێت بۆ كاری خێرخوازی و تەنها ( )1250دۆالر وەردەگرێ و دەڵ��ێ��ت":ئ��ەوەن��دەم بەسە؛ چونكە زۆرب��ەی خەڵكی ئۆرۆگوای موچەكانیان لەمن كەمترە؟! سەرۆكی ئۆرۆگوای هەموو سەروەت و سامانی ئۆتۆمبیلەكەی كە لە ج��ۆری فۆكسفارگۆنە و مۆدیلی ( )1987و نرخەكەشی تەنیا ()1000 دۆالرە؟! لە گەڵ خانویەك وەك هەرماڵێكی ئاسایی كە تێدا دەژێت ،سەبارەت بەژیانی خۆی دەڵێت":ئەگەر من لە كۆشكێدا بژیم یان هەرلەم كەالوەیەی ئێستا تێدام ،تەنها باران لێم نەدات و سەرمام نەبێت هێچ جیاوازیەكی نییە بۆ من، چونكە بڕیار نییە من لە دراوسێكانم مەزنتربم و خاوەنی هەموو ئەو شتانەبم كە ئەوان خاوەنی نین ،منیش وەك ئەوان هاواڵتیەكی ئەم واڵتەم و نامەوێت فیرعەونانە هەڵسوكەوت بكەم" .ئەو سەرۆكە خاكییە كەسێكی خەباتكار و شۆڕشگێڕە و كاتی خ��ۆی لە گ��ەڵ هێزە شۆرشگێرەكان بەشداری خەباتی چەكداری كردووە دژی رژێمی دیكتاتۆری ئەوكاتەی ئۆرۆگوای و چەندین ساڵیش لە زیندان بووە بەهۆی كاری سیاسی .خوسی موخیكا دژبەرێكی سەرسەختی گەندەڵیە و زۆر بەتوندی دژایەتی دەكات ،هاوخەمی و دڵسۆزی ئەو سەرۆكە بۆ خەڵكی هەژار و كەمدەرامەتی واڵتەكەی بە شێوەیەكە بڕیاری داوە بەشێك لە كۆشكی سەرۆكایەتی كە شوێنی فەرمی كاروباری حكومەتە تەرخان بكرێت بۆ ئەو هەژارانەی ماڵ و پەناگە و شوێنیان نییە تا لە وەرزی زستان تیایدا بحەوێنەوە!! ئێمەی كورد پێویستمان بەسەرۆكێكی هاوشێوەی موخیكایە ئیتر گرنگ نییە كێی بێت،
Rojiwelat.mag@gmail.com
گرنگ ئەوەیە ب��ەو گیانە س��ادە و ساكاری و دڵسۆزییەوە سەرۆكایەتی بكات ،ئەگەر كورد ببێتە خاوەنی سەرۆكێكی بەو ڕەنگە بێگومان خەڵك نەك هەر ستایشی دەكات بەڵكو بەسەر و ماڵ، خۆی و دەسەاڵت و دەستورەكەشی دەپارێزێت. لە سیستەمی دیموكراسیدا دەسەاڵت بە میرات نامێنێتەوە ،كەواتا هەرچەندە دەسەاڵتەكانی س��ەرۆك بەرتەسك بكرێتەوە لە ب��ەرژەوەن��دی هاواڵتیاندایە ،ئەگەر بڕیارە كوردستان بەرەو دیموكراتیزە بون و بەدستهێنانی دەستورێكی شایستەی گەلی كورد هەنگاو بنێت ،لێگەڕین تا پرۆژەی دەستور هەموار بكرێتەوە.
ئێمەی كورد پێویستمان بەسەرۆكێكی هاوشێوەی موخیكایە ئیتر گرنگ نییە كێی بێت ،گرنگ ئەوەیە بەو گیانە سادە و ساكاری و دڵسۆزییەوە سەرۆكایەتی بكات ،ئەگەر كورد ببێتە خاوەنی سەرۆكێكی بەو ڕەنگە بێگومان خەڵك نەك هەر ستایشی دەكات بەڵكو بەسەر و ماڵ، خۆی و دەسەاڵت و دەستورەكەشی دەپارێزێت ……………………… لە سیستەمی دیموكراسیدا دەسەاڵت بە میرات نامێنێتەوە، كەواتا هەرچەندە دەسەاڵتەكانی سەرۆك بەرتەسك بكرێتەوە لە بەرژەوەندی هاواڵتیاندایە، ئەگەر بڕیارە كوردستان بەرەو دیموكراتیزە بون و بەدستهێنانیدەستورێكی شایستەی گەلی كورد هەنگاو بنێت ،لێگەڕین تا پرۆژەی دەستور هەموار بكرێتەوە
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
Rojiwelat.mag@gmail.com
25
چاوپێكەوتن
د .عرفان مستەفا؛
لە روانگــەی هەنــدێ رۆشنبیرەوە كــورد لە دەرەوەی جیهاندایــە
دك��ت��ۆر ع��رف��ان مستەفا ،مامۆستای زانكۆی سەالحەدین كە خاوەن دوكتۆرای فەلسەفە و لێكۆڵەرە لە بواری فەلسەفەی زمانی و كوردناسی ،لە بەشی دووەم��ی دیدارەكەیدا هەڵسەنگاندنی گرنگ دەكات سەبارەت بە سیستەمی نەتەوە دەوڵەت و مۆدێرنیتە .دكتۆر عرفان رەخنە لە رۆشنبیر مۆدێرنیستەكانی كورد دەگرێت بەهۆی ئەوەی كورد لە دەرەوەی جیهان دەبینن و داوای ل��ێ دەك���ەن بێتە ناو مۆدێرنیتەوە .هەروەها هەڵوێستی زانكۆی سەالحەدین لە بەرامبەر (تیۆری نێوانگیر) وەك تیۆرێكی نوێی خۆی بۆ لێكدانەوەی بوونی نەتەوەیی كورد بە مەترسی لە سەر كورد لە قەڵەم دەدات. ئا /چەترپرێس
()2
پرسیار /لە كتێبێكتاندا بە ناوی"بوونی نەتەوەیی ك��ورد لە نێوان فەلسەفە و سۆسیۆپلۆتیكدا" باس ل��ەوە دەك��ەن كە كورد بونەوەرێكە لەم جیهانەدا نە دەتوانێ بسڕدرێتەوە نەش دەچێتە ئەو پەیمانەوە كە تیایدا دەبێتە بونەوەرێكی سەر بەم جیهانە .مەبەستتان لەمە چییە؟ ـ بەر لەوەی ئەو ئایدیا روون بكەمەوە كە ئەو بۆچوونە سەرچاوەی لێوە دەگرێت ،پێم باشە سەرتای پەیبردنم بەو ئایدیا و كاركردنم لە پێناو تیۆریزەكردنیدا باس بكەم و ئەوە روون بكەمەوە كە ئەو حوكمەی داومە هەر حوكمێكی رووت نییە و پشت ئەستورە بە بنەمایەكی تیۆری و بەڵگەكاری و سەلماندنێكی زانستی .بۆ ئەمەش ناچارم باس لەو بۆچوونە بكەم كە لە دوای راپەڕینەوە لە بارەی كوردەوە پەیدا بوو و تا ئێستاش رۆشنبیریی دوای راپەڕین نەیتوانیوە لە سنوری ئەو بۆچوونە دەرچێت و بە شێوەی جیاجیا خەریكی جیوینەوەیەتی. لە دوای راپەڕینەوە لە باشور كۆمەڵە رۆشنبیرێك دەركەوتن كە بانگهێشتیان بۆ مۆدێرنیتە دەكرد و بە س��ودوەرگ��رت��ن لە گ��وت��اری مۆدێرنیتە و
ناسیونالیزم بوونی ك��وردی��ان لە ن��او دەوڵ��ەت نەتەوەكاندا لێكدەدایەوە و وا وێنای كوردیان دەكرد كە بوونەوەرێكە هێشتا لە ناو ئەشكەوتەكاندا دەژی ،بوونەوەرێكە وەك ئەو خێڵە سروشتیە دوور لە شارستانیە وایە كە ئەنترۆپۆلۆجیستەكان لە شوێنە دوورە دەستەكاندا بۆیان دەگەڕێن تا لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە بكەن و بزانن ژیان لەو كۆمەڵگا سەرەتاییانەدا كە هێشتا نەهاتوونەتە ناو شارستانیەتەوە و لە سروشت جیا نەبوونەتەوە چ��ۆن��ە .الی ئ��ەم لێكۆڵەرانە ئ��ەم كۆمەڵگا سەرەتاییانە لە ژێر حوكمی سروشتدان ،ژیانیان لە سەر ریتمی دووپاتبووەی سروشت بەڕێوە دەچێت و هیچ گۆڕانێك لە كەلتورەكەیاندا روو نادات، ئەمەش وای كردووە وەك زیندەوەرەكان كە ژیانیان دووپاتبوونەوەی هەمان شتە لە دەرەوەی مێژوو بمێننەوە و مێژوویان نەبێت .ئەم رۆشنبیرانە پێیان وابوو تاكە رێگایەك لە بەردەمیان مابێتەوە بۆ ئەوەی كورد لە خەڵوەتگای سروشت بهێننە دەرەوە بۆ ناو ژیان و مێژوو ،ئەوەیە نەوەی دوای راپەڕین بانگهێشت بكەن بۆ پەیامێكی پیرۆزی نوێ كە جیاوازە لەو پەیامانەی سروشت بۆ كوردی دەنێرێت
چاوپێكەوتن 26
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
و لەناو خەڵوەتگای سروشتدا دەیهێڵێتەوە .ئەو پەیامە نوێیەش الی ئەوان پەیمامی مۆدێرنیتەیە. ئەوان نەوەی دوای راپەڕینیان بەوە گۆش كرد كە كێشەی كورد لەوەدایە كۆمەڵگاكەی ،كۆمەڵگایەكی خێڵەكی سروشتییە و دەبێت كار بۆ بە مۆدێرنكردنی بكەن تا لە داوی سروشت دەربازی بكەن و بیبەنە ناو جیهان و مێژووەوە. لە روانگەی ئەوانەوە كورد لە دەرەوەی جیهاندایە؛ چونكە جیهان ئیرادە حوكمی دەكات ،بەاڵم كورد هێشتا قوناغی كێویبوونی تێنەپەڕاندووە و هێشتا لە ژێر حوكمی سروشتدا ماوەتەوە و نەهاتووەتە ناو مێژوو .ئەوان پێیان وابوو گوتاری رۆشنبیری كوردی بەر لە راپەڕین گوتاری مانەوەیە و داو لە كورد دەكەن وەك خێلێكی سروشتی لە ژێر حوكمی سروشتدا بمێنێتەوە و سەرقاڵ بێت بە دووپاتكردنەوەی ئەونەریتەوە كە سروشت بە سەریدا سەپاندوویەتی ،ب��ەاڵم گوتاری ئ��ەوان گوتاری مۆدێرنیتەیە كە داوا لە كورد دەكات ئەو خەڵوەتەی ناو سروشت بشكێنێ و وەك هەر میللەتێك لە میللەتەكانی دەوروبەری بێتە ناو دنیا و مێژووەوە. یەكێك ل��ەم رۆشنبیرانە ل��ە نوسینێكیدا بە ناوی"مێژوو لەسەر ریتمی سروشت و قەیرانی ئیرادەگەری" بەراوردێك لە نێوان كورد و ئەورپادا دەكات و پێی وایە :ئەورپا لە بەر ئەوەی دڵنیایە لە بوونی خۆی و گومانی لە بوونی خۆی نییە ،توانای ئەوەی هەیە زاڵ ببێت بە سەر بوونی ئەوانەدا كە لە دەرەوەی خۆی هەن .ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە خاوەنی ئیرادە و مێژووە ،بەاڵم كورد لەبەر ئەوەی سروشت حوكمی دەكات نەك ئیرادە، بۆیە هەمیشە گومانی لە بوونی خۆی هەیە و ئەمەش وای كردووە نەچێتە ناو تاقیكردنەوەی هێز و ئیرادەی خۆیەوە و زاڵ نەبێت بەسەر دەرەوەی خۆیدا .دواتر باسی ئەوە دەكات كە هێزی خاوەن ئیرادە كە توانای زاڵبوونی هەیە بەسەر هێزێكی تری خاوەن ئیرادەدا ئەوە ئەو دوو هێزە لە دوای تاقیكردنەوەی هێزی زاڵیەتی خۆیان و سەركەوتنی ئەوەیان كە بەهێزترە بەسەر ئەوەیاندا كە بێ هێزترە ،ئەوەیان بێ هێزترە بۆ مانەوەی خۆی لە گەڵ هێزە زاڵەكەدا دەكەوێتە ناو پەیمانێكی مێژووییەوە كە پەیمانی سەردار و كۆیلەیە. كۆیلە كە بەزیوەكەیە لە گەڵ ئەوەشدا بەزیوە وەك كورد سروشت حوكمی ناكات و ئیرادە حوكمی دەك��ات و بە ئیرادەی خۆی دەبێت بە كۆیلەی بەهێزەكە ،بۆیە بوونێكی مێژوویی هەیە و لە ناو مێژوودایە و لە ژێر حوكمی سروشت دەرچووە و هاتووەتە ناو مێژووەوە ،بەاڵم كورد لەبەر ئەوەی خاوەنی ئیرادە نییە و سروشت حوكمی دەكات و كێوییە ،لە گەڵ هێزە زاڵەكەی ئەورپادا وەك هێزە بەزیوەكانی رۆژهەاڵت نەكەوتووە ناو پەیمانە مێژوییەكەی نێوان سەردارە ئەورپییەكان و كۆیلە رۆژهەاڵتیەكان .بۆیە دۆخی كورد دۆخێكی بەدتر و خراپترە لە دۆخی كۆیلەكان و تەنانەت خراپتریشە لە دۆخی كۆیلەی كۆیلەكان كە میللەتە بەزیوەكانی ناو دەوڵەت نەتەوەكانی رۆژهەاڵتن. رۆشنبیرە مۆدێرنیستەكان لە خۆپیشاندانەكانی بەردەركی سەرا
بانگهێشتی وەهمیان دەكرد بۆچوونەكانی ئەم نووسەرە لە بارەی كوردەوە مانیفیستۆی ئەو رۆشنبیرە كوردانەی دوای راپەڕینە كە بانگهێشتیان بۆ مۆدێرنیتە دەكرد و پێیان وا بوو كورد هێشتا قوناغی سروشتی تێنەپەڕاندووە و نەپەڕیوەتەوە ناو مێژوو ،هێشتا وەك خێڵێك لەو خێلە سەرەتاییانە دەژی كە خەریكی راوكردنی ئاژەڵە كێوییەكانە .هەر ئەم وێناكردنەی كوردە لە الیەن ئەم رۆشنبیرە مۆدێرنیستانەوە ئەوان بەرەو ئەو وەهمە دەبات كە یەكێك لە رۆشنبیرەكان بە بەرچاوی هەموو ك��وردەوە لە خۆپیشاندانەكانی بەردەركی س��ەرادا هاوار بكات و بڵێت كورد تا ئێستا لە دەرەوەی مێژوو بووە و بەم خۆپیشاندانە لە قوناغە سروشتییەكەوە دەپەڕیتەوە بۆ ناو مێژوو و بەمەش ئێمە دەگەین بەو ئامانجەی كە لەسەرەتای راپەڕینەوە بانگهێشتمان بۆ دەكرد. لە سەرەتای راپەڕین نەوەی ئێمە هێشتا قوناغی خوێندنی دواناوەندی تێنەپەڕاندبوو ،ئەم رۆشنبیرانە بەناوی زانست و مۆدێرنیتەوە نكۆڵیان لە بوونی كورد دەكرد و پێیان وابوو كورد بوونی نییە و دەبێت بە ئیرادە دروست بكرێت .من چەند ساڵیك دوای راپەڕین كە هاتمە كۆلێژ و ئاشنا بووم بە نوسینەكانی ئەوان ،هەر لەو كاتەشەوە ئەوە بوو بە پرسیار لە الم كە ئایا كورد نییە و دەبێت هەوڵ بۆ دروستكردنی بدەین یان هەیە و مۆدێرنیتە ئێمەی لە بەرامبەریدا وەك ئەو رۆشنبیرانە كوێر كردووە؟ ئەمە بۆ ماوەیەكی زۆر پرسیاری من بووە ،دوای چەند ساڵێك لە تێڕامان لە بوونی كورد گەیشتمە ئەو ئەنجامەی كە كورد بوونەوەرێكی سەیرە ،نە كۆیلەیە نە سەردارە ،نە دەیەوێ زاڵ بێت بەسەر ئەوانی تردا نە قبوڵ دەكات ئەوانیتریش بەسەریدا زاڵ بن .لەمەشەوە گەیشتمە دەرئەنجامێكی تەواو پێچەوانەی ئ��ەوەی كە لە نوسینەكانی ئەواندا خوێندبوومەوە .ئەو دەرئەنجامەش ئەوە بوو گەر ئازادی بكەینە بنەما بۆ بوونی میللەتەكان و وەك ئەوان هێز و زاڵیەتیەكی زیاتر نەكەین بە بنەما، دەگەین بەوەی كە ئەو میللەتە خاوەنی مێژووەكی راستەقینەیە كە لە دەرەوەی پەیمانی سەردار و كۆیلەكانی ناو دەوڵەتی نەتەوە ماوەتەوە و نە بووە بە س��ەردار و نە بووە بە كۆیلە و توانییویەتی بەرامبەر هەموو ئەو هێزە جیهانییانە رابوەستێ كە دەیانەوێ سیستەمی سەردار و كۆیلە لە رێگەی دەوڵەت نەتەوەوە بكەن بە سیستەمێكی جیهانی. كورد لەبەر ئەوە نییە كە لە ژێر حوكمی سروشتدایە بۆیە وەك خێڵە سەرتاییەكانە ناچێتە ناو پەیمانی سیاسی نێوان هێزە زاڵ و بەزیوەكانی دەوڵەت نەتەوەوە ،بەڵكو لەبەر ئەوەیە هۆشیارییەكی بەهێز بە ئازادی لە ناو رۆحیدا هەیە و هەمیشە بەرەو ئازادیەكی زیاتر ئاراستەی دەكات و رێگرە لە بەردەم ئەودا بچێتە ناو پەیمانێكەوە كە دەزانێ گەر ئەو پەیمانە بیكات بەسەرداریش ئەوە هەر ئازاد نییە و ئازادییەكەی بە بوونی كۆیلەكانی دیاری دەكرێ و ئەویش مەحكوم دەبێت بە بوونی كۆیلەكانی. ئەو رۆحە كوردییە هۆشیارە بەوەی كە سەرداریش كۆیلەیەكی زاڵە و وەك كۆیلە بەزیوەكە خاوەنی ئازادی نییە و كۆیلە بەزیوەكە بە بەزیویەتی خۆی ئازادییەكەی دیاری كردووە.
Rojiwelat.mag@gmail.com
گەیشتن بەم ئەنجامە زۆر سەرسامی كردم ،بەاڵم ئەم ئەنجامە پێویستی بە بەڵگەكاری و سەلماندن هەبوو .بۆیە لە ساڵی ( )2003دەستم كرد بە نووسینەوەی ئەو تێرامانانەی كە سااڵنی پێشوو لە ب��ارەی بوونی ك��وردەوە هەمبوون .هەر لەو ساڵەدا لێكۆڵینەوەیەكم نووسی بۆ گۆڤارێك كە بڕیار بوو دەربچێت ،بەاڵم گۆڤارەكە دەرنەچوو و لەسەر داواك��اری هەندێك لەو هاوڕێیانەی كە ئاگاداری ئەوە بوون ئەو لێكۆڵینەوەیەم نووسیوە. لە دوو سیمیناردا لە كۆلێژی ئاداب پێشكەشم كرد .لەو كارەمدا ئەوەم ساغ كردبوویەوە كە كورد بوونەوەرێكی نێوانگیرە و نە زاڵە و نە بەزیوە، نە س��ەردارە و نەكۆیلەیە و دەكەوێتە دەرەوەی دوالیزمەكان ،بە مانا نیتشەوییەكەی لەو دیوی خراپە و چاكەوەیە. رۆشنبیرە مۆدێرنیستەكانی كورد توانای ئەوەیان نییە لە سیستەمی بیركردنەوەی ئەوروپا دەربچن بێگومان ئ��ەو رۆشنبیرانە بە هەمان لۆجیكی مۆدێرنیزم و ناسیونالیزم بیریان دەك���ردەوە كە لۆجیكی هێز و زاڵیەتەتیەكی زیاترە .بۆیە گەیشتنیان بەو ئەنجامەی كە من پێی گەیشتم تا ئێستاش ئەستەمە و لە داه��ات��ووش��دا هەر ئەستەم دەبێت .ئەوان توانای ئەوەیان نییە لەو سیستەمی بیركردنەوەیە دەرچن كە ئەوروپا لە رێگەی مۆدێرنیتە و ئایدیۆلۆجیا جیاوازەكانییەوە سەپاندوویەتی .كاتێك مرۆڤ لە دەرەوەی لۆجیكی زاڵیەتی بیر دەكاتەوە و وەك هیگڵ و كانت و فەیلەسوفە عەقاڵنیەكانی تر لە بیركردنەوەیدا ئازادی دەكاتە بنەما لەو بنەما و لۆجیكەوە لە كورد دەكۆڵێتەوە ،بێگومان دەگاتە هەمان ئەو دەرئەنجامەی كە كورد هۆشیاری بە ئازادی لەوانە زیاترە كە چوونەتە ناو پەیمانەكەوە .هەر بەهۆی ئەمەشەوەیە كە نەچووەتە ناو پەیمانی دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەكانەوە و نە قبوڵی ئەوەی كردووە توخمی زاڵ بێت وەك تورك و عەرەب و فارس ببێتە هێزی زاڵی ناو درستەی دەوڵەت نەتەوە، نە وەك ئازەری و چەركەس و قبتییەكان قبوڵی ئەوە بكات ببێت بە هێزی بەزیوی ناو دەوڵەت نەتەوەكان. ك��ورد تا ئێستاش رادەستی ئەو ئەمری واقعە نەبووە كە جیهانی كۆیلە و س��ەردارەك��ان بە س��ەری��دا سەپاندویانە .ل��ە راستیدا هۆكاری مەحرومبوونی كورد لە خاوەنداریكردنی دەوڵەت نەتەوەی سەربەخۆی خۆی ،لەبەر ئەوە نەبووە كە بەزیویەتی قبوڵ كردووە؛ بەڵكو لەبەر ئەوە بووە كە زاڵیەتی قبوڵ نەكردووە .واتە لەبەر ئەوە نەبووە كۆیالیەتی قبوڵ كردووە ،لەبەر ئەوە بوو سەرداریەتی قبوڵ نەكردووە .كورد كێشەی لە گەڵ خودی پەیمانی سیاسی كۆیلە و سەرداری دەوڵەت نەتەوە و مۆدێرنیتە هەیە؛ چونكە ئەو پەیمانە دژ دەبێتەوە لە گەڵ ئەو لۆجیكەی كە عەقڵی ئەو كاری پێدەكات ،واتە لۆجیكی ئازادی ،بە مانایەكی تر ئەو دەوڵەتێكی قبوڵە كە سەردار و كۆیلەی تیا نەبێت.
Rojiwelat.mag@gmail.com
پ���رس���ی���ار /چ����ۆن ب����وو گ��ەی��ش��ت��ن بە بڕوایەكی وەه��ا كە گەلی ك��ورد خ��اوەن تایبەتمەندییەكی وەهایە؟ ـ ئەم بیرۆكەیە لە بارەی كوردەوە لە دوای ئەو لێكۆڵینەوەیەشەوە هەر لە ناو بیركردنەوەمدا دەه��ات و دەچ��وو ،زۆر جار خۆم رەخنەیەكی زۆرم ئاراستەی ئەم بۆچوونەی خۆم دەكردو وەك رۆشنبیرانی باشور واقعی كوردی باشورم دەهێنایە پێش چاوم و بیرم لەوە دەك��ردەوە كە ئایا ئەم خەڵكە چی دەوێت؟ ئامانجی لە شەڕی ناوخۆدا چی بووە؟ باشە میللەتێك ئاوا بكەوێتە گیانی خۆی و خەریكی خۆكوژی بێ چۆن دەتوانین بڵین ئامانجی رۆحی ئەم میللەتە ئازادییە و هەر ئەو ئامانجەش بەو ئاكامەی ئێستای گەیاندووە؟ نزیكەی سێ ساڵ دوای سیمینارەكان بەردەوام بووم لە تێرامان لە ئەدەبیات و مێژوو و ئاین و نەریت و زمانی كوردی تا بتوانم بەڵگەكاریەكی زانستی زیاتر بۆ ئەم بیرۆكەیەی خۆم بكەم و هەوڵی ئەوە بدەم وەك تیۆرێكی زانستی دایبڕێژم .لە ساڵی ()2004 داوام لێ كرا لە كۆنفرانسێكدا بۆ مەحوی شاعیر بە لێكۆڵینەوەیەك بەشداری بكەم ،كە دەستم بە لێكۆڵینەوەكە كرد و شیعرەكانی مەحویم وەك لێكۆڵەرێك خوێندەوە ،هەمان بیرۆكەی نێوانگیری كورد لە نێوان زاڵ و بەزیوەكاندا لە الم دەردەكەوتەوە و لە شیعرەكانی مەحویدا هەستم بەوە دەكرد گوزارشتی لێ كراوە .ئەوە بوو هەر ئەوكاتە كتێبێكم لەسەر مەحوی نووسی بە ناوی "عیشق وەك رێگای كوردبوون" .ئەم كتێبە لەبەر ئەوەی تەواو نەبوو و نەشمتوانی تەواوی بكەم ،هەر وەك دەسنوس ماوەتەوە و چاپ نەكراوە. شیعرەكانی مەحوی و خانی بڕوایەكی زیاتریان بە بیرۆكەكە بۆ پەیدا كردم و بریارم دا كارێكی ئەكادیمی بۆ تیۆریزەكردنی ئەم ئایدیا بكەم .ئەوە بوو لە ساڵی (2005ـ )2006لە زانكۆی سەالحەدین لە دكتورا وەرگیرام ،وەرگیرانم لە دكتورا شانسێكی باشی پێدام تا بە تەواوی خۆم تەرخان بكەم بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە .دوای تەواوكردنی كۆرسی دكتورا و هاتنی كاتی پێشكەشكردنی ناونیشانی بابەتی لێكۆڵینەوەكە ،چەند ناونیشانێكم پێشكەش كرد كە بوارم بدات ئەو ئایدیایە تیۆریزە بكەم، دیار بوو لیژنەی خوێندنی بااڵ و سەرپەرشتیارەكەم ناونیشانەكانیان پێ خۆش نەبووە ،نزیكەی ساڵێك من هەر ناونیشان و بەرنامەی ك��ارم دادەن��ا و سەرپەرشتیار و لیژنەی خوێندنی بااڵ بە بیانویەكی نازانستی رەتیان دەكردەوە .ئەو كاتە تێگەیشتم كە ئەو كارەی دەمەوێ بیكەم سیستەمی بیركردنەوە لە زانكۆكەم دەبێتە رێگرێكی گەورە و نایەوێ من ئەو كارە بكەم و دەیەوێ كارێك بكەم كە لە ژێر كۆنترۆڵی ئەو سیستەمی بیركردنەوەیەدا بێت. ئەم ملمالنێیە تا دەهات بەهێزتر دەبوو ،منیش لە راستیدا ئەنجامدانی ئەم كارەم لە بروانامەكەی ئەوان پێ گرنگتر بوو .بۆیە هەر پێداگریم لەسەر ئ��ەوەك��رد ناونیشانەكە ب��ەو شێوەیە بێت كە پەیوەندی بە كارەكەمەوە هەبێت. دوای نزیكەی ساڵیك لە هێنان و بردن و دواكەوتنم لە كارەكە راگری ئەو كاتەی كۆلێژی زمان خۆی ناونیشانێكی بۆ من دیاری كرد كە تەواو ساز بوو لە گەڵ كارەكەی من و منیش زوو قبوڵم كرد.
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
ناونیشانەكەش ئەمە بوو"شوناسی نەتەوەیی كورد و كێشەی زمان و دیالێكتەكان" .ئەم ناونیشانە هەرچەند بۆ ئەوان ئاوا دەبینرا كە لە كارەكەم دوورم دەخاتەوە ،بەاڵم راستەوخۆ منی دەبردە ناو كارەكەمەوە .دوای ئەوە خۆتەرخانكردنی تەواوم وەرگرت تا سود لە كاتەكە وەرگرم و ئەوەی چەند ساڵە بیری لێ دەكەمەوە لێی رادەمێنم بیكەم بە تیۆرێكی زانستی. كە دەستم كرد بە كاركردن لەسەر بابەتەكە دەبوایە بۆچوونێكی تیۆری روونم لە بارەی شوناس و نەتەوەوە هەبێت و بە پێ تیۆرێكی دیاریكراو لەبارەی شوناس و نەتەوە ئەو دوو چەمكە بە شێوەیەكی زانستی روون بكەمەوە جا بە شوێن دیاریكردنی شوناسی نەتەوەی كورددا بگەڕێم و پەیوەندی ئەم شوناسە و كێشەی زمانی كوردی و دیالێكتەكانی دیاری بكەم .وەك هەر لێكۆڵەرێك دەستم ك��رد بە خوێندنەوەی ئ��ەو مەرجەعە مۆدێرنانەی كە لە ب��ارەی شوناس و شوناسی نەتەوەییەوە هەبوون ،بەاڵم كاتێك بەو شێوەیە بیرم لە شوناسی نەتەوەیی ك��ورد دەك��ردەوە تووشی هەمان ئەو كێشەیە دەبوامەوە كە هاتبووە بەردەم هەر لێكۆڵەرێك لەو لێكۆڵەرە ناودارانەی جیهان كە لە بارەی شوناسی نەتەوەیی كوردەوە لێكۆڵینەوەیان ك��ردووە و لە دیاریكردنی ئەم شوناسەدا تووشی لێكدژی گەورە بوونەتەوە لە گەڵ ئەو تیۆرە مۆدێرنەدا كە ئەوان بۆ لێكدانەوەی ئەم شوناسە پشتیان پێ بەستووە .لەو لێكۆڵەرانەش كە لەكارەكانیاندا تووشی ئەو لێكدژییە بوونەتەوە (ئێرنست گێلنەر)ە كە گەورەترین مەرجەعی زانستی ناسیونالیزمە .ئەو لە هەشتاكاندا بە پێی تیۆرەكەی خۆی پێشبینی ئەوەی كردبوو دوای چەند ساڵیكی تر كوردی ناو سنوری سیاسی دەوڵەت نەتەوەی توركی بە پرۆسەی بە مۆدێرنكردندا بڕوات و بۆ بەرژەوەندی خۆیان واز لە زمانی كوردی بهێنن و رادەست بە ناسیونالیزمی توركی ببن، بەاڵم واقعی ئەمڕۆی كوردی باكور ئەم پێشبینییە تیۆرییەی گێلەنەر رەت دەكاتەوە .هەروەها گەورە كۆمەڵناسی هۆڵەندی مارتن ڤان برۆنسنە كە ژیانی خۆی بۆ لێكۆڵینەوە لە كورد تەرخان كردووە و ئەویش لە كارەكەیدا لە بارەی بونیادنانی نەتەوەوە الی ك��ورد دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی كە كورد مۆزایكێكە و هەر واش دەمێنێتەوە و نەتەوەش پێكهاتەیەكی یەكرەنگكراوە و هەمیشە هەوڵی پاراستنی ئەو یەكرەنگكردنەی خۆی دەدات و ئەمەش دژ دەبێتەوە لە گەڵ حاڵەتی كورددا كە هەمیشە هەوڵی پاراستنی فرەرەنگی خۆیدەدات و بەرگری لە هەر پرۆسەیەكی یەككڕەنگكردن و چوونەیەككردن دەكات. ئ���ەو ل��ێ��ك��دژی��ی��ەی ك��ە ل��ە ل��ێ��ك��ۆڵ��ی��ن��ەوە بۆ ئەنترۆپۆلۆجیست و كۆمەڵناسەكان لە لێكۆڵینەوە لە شوناسی نەتەوەیی كورد دروست دەبێت ،ئەوەیە كە كورد نە وەك میللەتە بەزیوەكانی ناو دەوڵەت نەتەوە كۆمەڵە ئتنیكێكە تا بیكەینە بابەتێك بۆ لێكۆڵینەوەیەكی ئەنترۆپۆلۆجی و لە رێگەی ئەم زانستەوە شوناسەكەی دیاری بكەین ،نە لە میللەتە سەردەستەكانی دەوڵ��ەت نەتەنەوەش تا ببێتە بابەتێك بۆ كۆمەڵناسی سیاسی و لە رێگەی ئەم زانستەوە شوناسەكەی دیاری بكرێت.
27
چاوپێكەوتن
بۆ ئەوەی خۆم لەو لێكدژییەی كە لە نێوان تیۆر و پراكتیكدا روودەدات دوور بخەمەوە ،ناچاربووم پەنا بۆ فەلسەفە بەرم و لە رێگەی فەلسەفەوە پێناسەی شوناسی نەتەوەیی بكەم و دواتر شوناسی نەتەوەیی كوردی پێ دیاری بكەم .جیاوازی نێوان فەلسەفە و زانستە مرۆییە مۆدێرنەكان لە پێناسەكردنی شوناسدا ئەوەیە كە زانستە مرۆییەكان لەسەر بنەمای بوونی غەیر واتە بەرامبەرێك پێناسەی شوناس دەك��ەن و پێیان وای��ە شوناس ئەوەیە كە شتێك بتوانێ ئەو شتانە نەبێت كە دەكەونە بەرامبەری ،شوناسی من لەوەدایە ئەگەر تۆ كەوتیتە بەرامبەرم و بوویت بە جەمسەرێكی دیالێكتیكی بۆ تاقیكردنەوەی هێزی زاڵیەتی ،من بتوانم تۆ نەبم خۆم جیا بكەمەوە لە تۆ .ئەم جۆرە لە شوناس كە لەسەر بنەمای خۆ جیاكردنەوە لە بەرامبەر لە كاتی تاقیكردنەوەی هێزدا دامەزراوە تەنها بۆ ئەو هێزانە دەست دەدات كە دەكەونە ناو ملمالنێی زاڵیەتییەوە و هەر یەكەیان لە یەك كاتدا دەیەوەی خۆی لە بەرامبەرەكەی جیا بكاتەوە تا رەنگی ئەو نەگرێ و زاڵ نەبێت بە سەریدا .لە الیەكی تریشەوە هەوڵ دەدات ئەو رەنگەی خۆی هەیەتی زاڵی بكات بەسەر رەنگەكەی ئەودا تا ئەو بكات بە خۆی و لە دۆخی بەزیندا لە گە ڵ خۆیدا بیهێڵێتەوە. بە پێ ئ��ەم بۆ چوونە بۆ شوناس كە لەسەر بنەمای زاڵیەتی دام����ەزراوە ،ئ��ەوە دەت��وان��ێ خاوەنی شوناس بێت ئەوەیە كە تا ئەو پەڕی توانا توانای خۆ جیاكردنەوەی لە بەرامبەرەكەی هەبێت تا بەرامبەرەكە بەسەریدا زاڵ نەبێت و تا ئەوپەڕی تواناش بەرامبەركەی لە گە ڵ خۆیدا چوونیەك بكاتەوە و بیكات بە خۆی تا نكۆڵی لە شوناسەكەی بكات .شوناسی زاڵ وەك هێزی زاڵ دەبێتە شوناسێكی راستەقینە و ئەرێنی و شوناسی بەزیویش دەبێتە شوناسێكی نكۆڵی لێكراو و نەرێنی و تەنها لە رێگەی شوناسە زاڵەكەوە دەتوانێ گوزارشتی سیاسی لە خۆی بكات. ئەم پێناسەیەی شوناس كە سۆسیۆپۆلەتیك پشتی پێدەبەستێ ،بۆ لێكدانەوەی شوناسی نەتەوەیی كورد بە هیچ شێوەیەك دەست ن��ادات؛ چونكە شوناسی نەتەوەیی كورد بەرئەنجامی ملمالنێی ئەم شوناسە نییە لە گەڵ شوناسە بەرامبەركانیدا، بەڵكو شوناسێكە لە دەرەوە شوناسە زاڵ و بەزیوەكان .بۆیە بۆ لێكۆڵینەوە لەم شوناسە دەبێت بە شوێن پێناسەیەكدا بۆ شوناس بگەڕێین كە لە سەر بنەمای ملمالنێ لە گەڵ بەرامبەردا پێناسەی شوناسی نەكردبێت ،بەڵكو لەسەر بنەمای یەكبوون لەگەڵ خۆدا پێناسەی شوناسی كردبێت .پێناسەی زانستە كۆمەالیەتیەكانی بۆ شوناس ئەوەیە كە، من دەتوانم تۆ نەبم بۆیە خۆمم .بۆ لێكۆڵینەوە لە شوناسی نەتەوەیی كورد دەبێت ئەم پێناسە تەواو پێچەوانە بكرێتەوە و ئاوا گوزارشتی لێ بكرێت، من دەتوانم خۆم بم بۆیە تۆ نیم .گەر پێناسەی یەكەمیان كە پێناسە مۆدێرنەكەی شوناسە (تۆ نەبوون)ی كردبێ بە بنەمای شوناس ،ئەوە ئەم پێناسەیە (خۆبوون) دەكات بە بنەمای شوناس. ئەو پێناسەیەش كە (خۆبوون) دەكات بە بنەما بۆ بوونی شوناس پێناسەی فەلسەفەیە بۆ بنەمای شوناس .بنەمای شوناس لە فەلسەفەدا (خۆبوون) ی شتێك دەگەینێ ،شتێك گەر خۆی بێت و لە
چاوپێكەوتن 28
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
هەرخۆیەتیدا بێت لە گەڵ خۆیدا ئەوە لە شوناسدایە لە گەلَ خۆیدا ،واتە شوناس یانی هەر خۆیەتی. ئ��ەم پێناسەیە بۆ شوناس بۆ لێكۆڵینەوە لە شوناسی نەتەوەیی كورد دەسی دەدات ،چونكە پێناسەی شوناس لە ناو ملمالنێی هێزە بەزیو زاڵەكاندا ناكات و پێناسەی شوناس لە پەیوەندی شتێك لەگەڵ خۆیدا دەكات نەك شتێك لەگەڵ بەرامبەرە دیالێكتیكییەكەیدا .كورد لەبەر ئەوەی نە لە میللەتە بەزیوەكانە و نە لە میللەتە زاڵەكان و ناشیەوێ هیچیان بێت و دەیەوێ خۆی بێت. بۆیە بۆ لێكدانەوەی شوناسە نەتەوەییەكەی هەر دەبێت لەو تیۆرەی شوناسەوە هەنگاو بنێین كە خۆبوون دەكاتە بنەمای شوناس نەك تۆنەبوون. منیش بۆ لێكدانەوەی شوناسی نەتەوەیی كورد ناچار بووم ئەم پێناسەیە لە فەلسەفەوە وەرگرم و لە ئاستی شوناسی نەتەوەییدا تیۆریزەی بكەمەوە و جا شوناسی نەتەوەیی كوردی پێ لێك بدەمەوە. ئەمەش وای كرد كە كارەكەی من بۆ ئەو كەسانەی كە لە بواری شوناسی نەتەوەیی كورددا كاریان كردووە كارێكی زۆر نامۆ بێت بەو تێروانینانەی كە ئەوان بۆ شوناسی نەتەوەیی كورد هەیانە و لەمەشدا پشتیان بە پێناسەكانی سۆسیۆپۆلەتیك بەستووە. گەورە لێكۆڵەرانی بواری ناسیونالیزمی كوردی تووشی هەمان لێكدژی نیوان تیۆر و پراكتیك بوونەتەوە بۆ پێناسەكردنی نەتەوەش بە هەمان شێوەی پێناسەكردنی ش��ون��اس ل��ە الی لێكۆڵەرە مۆدێرنیستەكانی بواری ناسیونالیزم و دروستكردنی نەتەوەكان تووشی هەمان كێشە هاتن و ئەو لێكۆڵینەوانەی كە گ��ەورە لێكۆڵەرانی ب��واری ناسیونالیزمی كوردی لەسەر نەتەوەبوونی كورد و نەتەوەنەبونی كردوویانن ،بەهەمان شێوە تووشی هەمان لێكدژی نیوان تیۆر و پراكتیك بوونەتەوە. بە پێی پێناسە مۆدێرنەكەی نەتەوە ،نەتەوە شتێك نییە خۆی بە شێوەیەكی سروشتی هاتبێتە ئاراوە ،نەتەوە خۆی نییە و دەبێت دروست بكرێت، بۆ دروستكردنی نەتەوەیەكیش دەبێت دەوڵەتێكی مۆدێرن هەبێت كە بەرهەمی ملمالنێی كۆمەڵە هیزێك بێت كە لە دەرئەنجامدا هێزێك لە هێزەكان لە ملمالنێكەدا بووبێت بە هێزی زاڵ و هێزەكانی تر لەبەرامبەریدا بەزی بن و لە گەڵیدا كەوتبنە ناو پەیمانی سەرادار و كۆیلەوە .دوای ئەوەی ئەم هێزە زاڵە دەوڵەت دروستدەكات ،ئەو بڕیار دەدات لە سنوری سیاسی ئەو دەوڵەتەدا چ نەتەوەیەك دروست بكات .بۆ نموونە لە دروستبوونی دەوڵەتی مۆدێرنی توركیادا توركەكان دەتوانن زاڵ بن بەسەر هێزەكانی تردا و دەوڵەت دروست بكەن و دوای ئەوە بڕیار بدەن تورك بكەن بە نەتەوە .بۆ ئەوەی توركیش بكەن بە نەتەوە دەبێت ئایدیۆلۆجیا و بەرنامەیەك هەبێت بۆ دروستكردنی ئەو نەتەوەیە، ئەو ئایدیۆلۆجیا و بەرنامەیەش بە ناسیونالیزمی توركی ناو دەبرێت كە كار لەسەر ئەوە دەكات نەتەوەیەك بە ن��اوی توركەوە لەو دەوڵەتەدا دروست بكات. ناسیونالیزمی توركی لە رێگەی ئەو رۆشنبیرانەوە
كە بڕوایان بە دروستكردنی نەتەوەی تورك هەبوو، لە توركیادا لە رێگەی سەپاندنی زمان و كەلتوری توركییەوە بەسەر ئەو هێزە بەزیوانەدا كە لە گەڵ هێزە زاڵەكەدا كەوتوونەتە ناو پەیمانی سەردار ـ كۆیلەی دەوڵەت نەتەوەی توركییەوە ،دەست بە دروستكردنی نەتەوەیەكی دروستكراو دەكەن بە ناوی توركەوە .ئەمە ئەوە دەگەینێ ئەوەی بڕیار دەدات لە ناو ئەو میللەتانەی كە لە سنوری سیاسی دەوڵەتە مۆدێرنەكەی توركیادا بوونیان هەیە كامیان بە پرۆسەی دروستكردنی نەتەوەدا ببرێت و دەوڵەتەكەی پێ بكرێت بە دەوڵەتی نەتەوە و كامیشان بەو پرۆسەیەدا نەبرێت ،ئەوە هێزە زاڵەكەیە نەك هێزە بەزیوەكانی ناو دەوڵەت. ئەو هێزە بەزیوانەی ناو دەوڵ��ەت كە لە گەڵ هێزە زاڵەكەدا كەوتوونەتە ناو پەیمانەوە دەبێ ئەوانیش هێزی خۆیان بخەنە پاڵ هێزە زاڵەكە بۆ دروستكردنی نەتەوە مۆدێرنەكە تا دەوڵەتەكەی پ��ێ بكەن ب��ە دەوڵ���ەت نەتەوەیەكی توركی. كورد لەبەر ئەوەی لە گەڵ ئەو هێزە زاڵەی ئەو دەوڵەتەدا ناچێتە ناو پەیمانەكەوە ،هێزی خۆی بەو ئاراستەیە ئاراستە دەكات كە خۆی بەرەو پرۆسەی بە نەتەوەبوون بەرێت .هەر ئەمەشە وا دەكات كە دەوڵەت نەتەوەی توركی بە درێژایی سەدەیەك هەموو هێزی خۆی بۆ سەركوتكردنی كورد بەكار بهێنێ .بەكارهێنانی هێز لە توركیادا دژی كورد بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەم میللەتە وەك میللەتە بەزیوەكانی تری ناو سنوری سیاسی دەوڵەت نەتەوەی توركی نەچووەتە ناو پەیمانی سەردار ـ كۆیلەی دەوڵەت نەتەوەی توركییەوە و لە دەرەوەی ئەو پەیمانە ماوەتەوە .ئەمەش وا دەكات بە پێی پێناسە مۆدێرنەكەی نەتەوە نەتوانین ئەوە یەكال بكەینەوە كورد نەتەوەیە یان نەتەوە نییە. بۆ لێكدانەوەی حاڵەتی نەتەوەیی كورد ناچارین دەست لەو پێناسەیە هەڵگرین كە دەوڵەتی مۆدێرن بە خواوەندی دروستكردنی نەتەوە دەزانێ لە رێگەی ناسیونالیزمەوە .دەبێت بە شوێن تیۆرێكی تردا بگەڕێین كە بە پێچەوانەی ئەم تیۆرەوە دەوڵەت ناكات بە بنەمای نەتەوە ،بەڵكو نەتەوە دەكات بە بنەمای دەوڵەت و دەوڵەت بە دەركەوتەیەك لە دەركەوتەكانی رۆحی نەتەوە دەزانێت و پَیی وایە دەوڵەت هیچ نییە جگە لە بەرجەستە بوون و شێوەگیربوونی رۆحی نەتەوە لە ناو بەڕێوەبردنی سیاسیی ژیانی نەتەوەییدا. بۆ ئ��ەوەی لەو لێكدژییەش دوور بكەومەوە كە لێكۆڵەرانی بەر لە من بە هۆی پشت بەستنیان بە پێناسە مۆدێرنەكەی نەتەوە تێی كەوتوون ،گەڕام بە شوێن ئەو تیۆرەدا كە دەوڵەت بە دەركەوتەیەك لە دەركەوتەكانی رووحی نەتەوە بزانێ ،تیۆرەكەی فەیلەسوفە ئەڵمانییەكانی وەك فیختە و هێردەر و هیگڵ ئەو تیۆرە بوو كە من پێویستم پێ بوو بۆ تیۆریزەكردنی بوونی نەتەوەیی كورد؛ چونكە ئەم تیۆرە دەوڵەت ناكاتە بنەما بۆ بوونی نەتەوە، نەتەوە دەكاتە بنەما بۆ بوونی دەوڵەت .بە پێی ئەم تیۆرە ،دەوڵەت نەتەوە دروست ناكات و پێشمەرجی بوونی نەتەوە نییە ،بەڵكو بە پێچەوانەوە دەوڵەت لە هۆشیاری رۆحی نەتەوە بە خۆی پەیدا دەبێت و دەركەوتەیەكە لە دەركەوتەكانی ئەم هۆشیارییە و نەتەوە پێشمەرجی بوونی دەوڵەتە.
Rojiwelat.mag@gmail.com
دوای ئ��ەوەی كە گەیشتمە ئەو ئەنجامەی ئەو تیۆرە مۆدێرنانەی كە بۆ لێكدانەوەی نەتەوە دروستكراوەكانی ناو دەوڵەت نەتەوەكانی جیهان و شوناسەكەیان تەنها دەتوانێ لە چوارچێوەی پەیمانی میللەتە زاڵ و میللەتە بەزیوەكانی ناو دەوڵەت نەتەوە كار بكات ،ناچار بووم تیۆرێكی تر بۆ لێكدانەوەی حاڵەتی كورد كە حاڵەتێكی ئۆنتۆلۆجی جیایە لە حاڵەتی میللەتە زاڵ و بەزیوەكانی دەوڵ��ەت نەتەوە دابڕێژم .ئەمەش بۆ سەلماندنی گریمانەكەمە كە دەڵی":كورد لە ناو دەوڵەت نەتەوەكاندا حاڵەتێكی ئۆنتۆلۆجی جیاوازی هەیە لە حاڵەتی ئۆنتۆلۆجی میللەتەكانی تر؛ چونكە لە ناو دەوڵەت نەتەوەكاندا میللەتەكان یان دەبێت زاڵ بن یان دەبێت بەزیوبن ،بەاڵم كورد نە لە زاڵەكانە نە لە بەزیوەكانە .ئەو تیۆرەش كە بۆ سەلماندنی ئەم گریمانەیە دامڕشت ناوم نا تیۆری نێوانگیری .ئەم تیۆرە دەتوانین لێكدانەوەی پێبكەین بۆ هەر بوونەوەرێكی نێوانگیر واتە هەر بوونەوەرێك كە دەكەوێتە دەرەوەی هاوكێشەی سەردار و كۆیلە ،زاڵ و بەزیو ،ئیجابی و سەلبی، كارا و كارا كراو. كورد لە ناو خۆیشیدا پەیڕەوی لە سیستەمی زاڵ و بەزیو نەكردووە بۆ سەلماندنی بوون نەتەوەیی كورد و شوناسەكەی هەر لە كارەكەمدا هەوڵمدا بگەڕێمەوە بۆ مێژووی كورد و بە پێی ئەم تیۆرە لێكدانەوە بۆ مێژووی كۆن و نوێی كورد بكەم و ئەوە بسەلمێنم كە كورد لە ناو مێژوودا نە لەو میللەتە زااڵنەی مێژووە كە ئیمپراتۆریەتی دروست كردووە نە لەو میللەتانەشە كە بوونەتە كۆیلەی ئەو ئیمپراتۆریەتانە .كورد هەمیشە لە دەرەوەی ئیمپراتۆریەتەكانی ناو مێژوو ماوەتەوە و نە بووە بە س��ەردار بە سەر هیچ میللەتێكەوە نە قبوڵی كۆیالیەتی هیچ میللەتێكی تری كردووە و لە ناو خۆیشدا پەیڕەوی لە سیستەمی زاڵ و بەزیو نەكردووە و توخمە پێكهێنەرەكانی هیچیان نەیتوانی زاڵ بێت بەسەر ئەوانی تریاندا و هیچیشیان قبوڵی بەزیویەتی ن��ەك��ردووە لە هیچیان .وات��ە ك��ورد تەنها وەك نەتەوەیەك لە بەرامبەر نەتەوەكانی دەرەوەی خۆیدا نێوانگیر نییە و لە دەرەوەی سیستەمی پەیوەندی زاڵ و بەزیو و كۆیلە نامینێتەوە ،بەڵكو لە ناو خۆیشدا لە كۆمەڵە توخمێك پێكهاتووە وەك :هەورامی ،لوڕی ،سۆرانی ،كرمانجی ،زازاكی و ...هتد ئەوانیش وەك كورد خۆی نێوانگیرن و هیچیان قبوڵی ئەو سیستەمە ناكەن كە یەكێكیان دەكات بەزاڵ و ئەوانی تریان دەكات بە بەزیو، یەكێكیان دەكات بە سەردار و ئەوانی تریشیان دەك��ات بە كۆیلە .ئەوانە سیستەمێكی تر بۆ پەیوەندییەكانیان هەیە كە سیستەمی سەردار ـ كۆیلە نییە ،ئەم سیستەمە سیستەمی پەیوەندی توخمە نێوانگیرەكانە .واتە ئەو توخمانەی كە نە زاڵیەتی قبوڵ دەكەن نە بەزیویەتی ،بەڵكو هەمیشە دەیانەوێ بە ئازادی لە گەڵ یەكدا بمێننەوە .بە پێی تیۆرەكەی من كوردبوون هیچ نییە جگە لەو سیستەمە نێوانگیرە بۆ پەیوەندی ئازادانەی نێوان ئەو گروپە جیاوازانەی كە خۆیان بە كورد دەزانن
Rojiwelat.mag@gmail.com
و وا دەبینن كوردبوون بە ئ��ازادی وەك خۆیان دەیانهێڵێتەوە .بۆ هەورامییەك كوردبوون ئەوەیە كە هەورامی بێت نەك سۆرانی یان كرمانجی یان ئەوانی تر ،بۆ سۆارنیەك و كرمانجێك و لوڕێك و زازاكییەك بە هەمان شێوە كوردبوون ئەوەیە كە ئەو خۆی بێت و نەخۆی زاڵ كات بەسەر ئەوانی تردا و نە قبوڵی زاڵیەتی ئەوانی تریش بكات لەسەر خۆی .كاتێك سۆرانی بیەوێ لە رێگەی شێوە زمانییەكەیەوە خۆی زاڵ بكات بەسەر هەورامیدا و هەورامیش ئەمە قبوڵ بكات ئەوە هەردووكیان بەمە نێوانگیربوونی خۆیان لە دەست دەدەن و لە كوردبوون دەكەون ،چونكە كوردبوون پەیڕەوی كردن نییە لە سیستەمی پەیوەندی نێوان زاڵ و بەزیوەكان ،بەڵكو سیستەمی پەیوەندی ئەو توخمە ئازادانەیە كە نە زاڵیەتیان قبوڵە نە بەزیویەتی. ئەو رۆشنبیرانەی باشور كە بانگهێشت بۆ زاڵكردنی شێوەزمانی سۆرانی دەكەن لە دژی كوردبوون دەجوڵێنەوە ئەو رۆشنبیرانەی باشور كە بانگهێشت بۆ زاڵكردنی شێوەزمانی سۆرانی دەكەن بەسەر شێوەزمانی بادینی و كرمانجی و ه��ەورم��ی��دا ،ئ��ەوە دژی كوردبوون دەجووڵێنەوە و دەیانەو ێ سیستەمە نێوانگیرەكەی كوردبوون كە پەیوەندی ئازادانەی نێوان شێوەزمانە كوردییەكانی رێكخستووە بگۆڕن بۆ ئەو سیستەمە مۆدێرنەی پەیوەندی زمانە زاڵ و بەزیوەكان كە لە ناو دەوڵەت نەتەوەكاندا پەیڕەو دەكرێت و كورد لە ناو ئەو دەوڵەت نەتەوانەدا بەو پەڕی هێزی خۆیەوە دژی بووەتەوە. كورد زمانەكەی و ئەدەبیاتەكەی و مێژووەكەی و ه��ەم��وو دەرك���ەوت���ە رۆحییەكانی ت��ری لە پەیوەندییەكی نێوانگیرانەدان و نێوانگیرن ،ئەمەش وای كردووە كە كورد بە هیچ شێوەیەك نەچێتە ناو ئەو مێژووەوە كە سەردار و كۆیلەكان پێكەوە دروستیان ك��ردووە و هەمیشەش ئەو مێژووە، مێژووی سەردارەكان بووە نەك كۆیلەكان .مێژووی دەوڵەت نەتەوەی مۆدێرنیش هیچ نییە جگە لە مێژووی كۆیلە و سەردارە مۆدێرنەكان .كورد بۆیە وەك ئەوانی تر خاوەنی دەوڵەت نەتەوەیی خۆی نییە؛ چونكە دەوڵ��ەت نەتەوە ،دەوڵەتی كۆیلە و س��ەردارە مۆدێرنەكانە و كوردیش ناتوانێ بە پەیرەوكردن لە سیستەمی كۆیلە و سەردار دەوڵەت نەتەوەی خۆی دروس��ت بكات؛ چونكە بەمە لە نێوانگیریەتی و كوردبوون دەردەچێت و ناتوانێت بە ئازادی بمێنێتەوە. من لە كارەكەمدا (تیۆری نێوانگیر)یم وەك تیۆرێكی نو ێ دانا بۆ لێكدانەوەی بوونی نەتەوەیی كورد لە جیهاندا و ئەم تیۆرەشم لە بواری مێژوو و ئاین و زمان و ئەدەبیاتی كوردیدا تاقی كردەوە و لە تاقیكردنەوە زانستییەكەدا سەركەوتوو بوو. ئ��ەوە بوو لە ساڵی ()2009دا دكتورانامەكەم ئامادە بوو بۆ گفتوگۆ ،بەاڵم زانكۆی سەالحەدین لە بری ئەوەی خۆشحاڵ بن بە دانانی تیۆرێكی زانستی ئ��اوا بۆ لێكدانەوەی بوونی نەتەوەیی كورد و هەموو بوارەكانی تری كوردناسی ،هەوڵی ئەوەیاندا كارەكە رەت بكەنەوەو سەرلە نوێ دوای چوار ساڵ ماندووبوون دكتۆرایەكی تریان
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
بۆ بنووسمەوە ،بەاڵم لەمەدا سەركەوتوو نەبوون؛ چونكە تا ئێستا نەیانتوانیووە هیچ یەكێك لەو ماستەرنامە و دكتورانامانە رەت بكەنەوە كە لە خراپترین ئاستی زانستیدا نوسراوەنەتەوە و لە روی زانستییەوە لە ئاستی لێكۆڵینەوەیەكی دەرچوونی قوناغی بەكالۆریۆش نین .ئەوان دواجار لە رێگەی سەرپەرشتیار و لیژنەی گفتوگۆوە هەوڵیاندا رێگە بگرن لەوەی ئەو كارەی من بچێتە ناو سەرچاوە زانستییەكانی زان��ك��ۆوە ،لێژنەی گفتووگۆكە دانیان بەوەدانا كە ئەوەی من كردوومە كارێكی تەواو زانستیی و دروستە ،بەاڵم ئەوان ئەمەیان بە مەترسی لە سەر ئاسایشی نەتەوەیی دەزانی و پێیان واب��وو نابێت بە هیچ شێوەیەك ئەو راستیانە لە بارەی كوردەوە ئاشكرا بكرێن؛ چونكە ئاشكرابوونیان دەبێت بە چەكێكی مەترسیدار بەدەست دوژمنانی كوردەوە و دژی كورد بە كاری دەهێننەوە ،هەر ئەم باوڕەی ئەوان وای لە یەكێك لە پرۆفیسۆرەكان كرد بڵێت":گەر دوژمنەكانمان بەم كارەی تۆ بزانن بە زێڕ دەتگڕن .لە راستیدا ئەوەی زانكۆی سەالحەدینی تووشی ئەم دڵەڕاوكێییە كردبوو ئەو سیستەمی بیركردنەوەیەیە كە ئەم زانكۆیە بیری پێدەكاتەوە ،واتە سیستەمی كۆیلە و سەردار یان سیستەمی زاڵ و بەزیو .ئەمەش بۆ من ئەوە دەگەینێ تا ئێستا ئێمە زانكۆیەكمان نییە كە لە سەر بنەمای سیستەمی نێوانگیری دامەزرابێت تا شیاوی ئەوە بێت بە زانكۆیەكی كوردی ناوی بەرین ،هەر نەبوونی ئەم جۆرەشە لە بیركردنەوە كە وانەی (كوردناسی) لە گەڵ ئەوەشدا هەموو قوتابیانی زانكۆ دەبێت بیخوێنن ،بەاڵم ئەم زانكۆیە لە بری ئەوەی وتنەوەی ئەم وانەیە كە لە هەموو وانەكانی تر پێویستترە گرنگی پێبدات و كەسانێك بیڵینەوە كە پلەی زانستیان بەرز بێت لە بەر سووكی ئەم وانەیە لە الی زانكۆی سەاڵحەدین ئەم وانەیە لە الیەن كارمەندەكانی بەشی كوردییەوە دەوترێتەوە .ئەمەش وەاڵم��ی ئەو پرسیارەمان دەداتەوە كە زانكۆكەی من مەترسیدارە لە سەر كورد یان كارە زانستییەكەی من؟ كوردبوون و ناسیونالیستبوون دوو شوناسی دژیەك و پێچەوانەن كتێبی (بوونی نەتەوەیی كورد) دووس��اڵ دوای دكتورانامەكە نوسراوە و لەم كتێبەشدا هەوڵم داوە تیۆری نێوانگیری بۆ لێكدانەوەی بوونی نەتەوەیی كورد لە سەردەمە مۆدێرنەكەدا تاقی بكەمەوە و بەمەش گەیشتمە ئەو ئەنجامەی كە بزووتنەوە كوردییە مۆدێرنەكان نەیانتوانیووە ببنە بزووتنەوەیەكی ناسیونالیستی؛ چونكە بە بوونیان بە بزووتنەوەیەكی ناسیونالستی كوردیبوونیان دەكەوێتە مەترسسیەوە و بە كوردیبوونەكەشیان ناسیونایستیبوونەكەیان دەكەوێتە مەترسییەوە. كوردبوون و ناسیونالیستبوون دوو شوناسی دژیەك و پێچەوانەن و كوردبوون داوای جیاوازی دەكات و ناسیونالیستبوون داوای چوونیەككردن دەكات، كوردبوون داوای ئازادی دەكات و ناسیونالیستبوون داوای پەیڕەویكردن دەك��ات لە سیستەمی كۆیلە و س��ەردار ،بۆیە بزووتنەوەیەكی ك��وردی ناتوانێ ك��وردی بێت گەر بزووتنەوەیەكی ناسیۆنالیستی
29
چاوپێكەوتن
بێت و ب��زووت��ن��ەوەی��ەك��ی ناسیونالیستیش ناتوانێ بزووتنەوەیەكی ناسیونالیستی بێت گەر بزووتنەوەیەكی ك��وردی بێت .ئەم كتێبە لە راستیدا تاقیكردنەوەی تیۆری كوردبوونە لە بوارێك لە بوارەكاندا كە بواری ناسیونالیزم و دەوڵ���ەت نەتەوەیە و ئ��ەو راستییە تیایدا سەلمێنراوە كە كورد لە ناو ئەو چوار دەوڵەت نەتەوەیەی كە بەسەریاندا دابەش كراوە نە لە میللەتە بەزیوەكانیانە و نە لە میللەتە زاڵەكانیان و بە ئازادی لە نێوان زاڵ و بەزیوەكاندا ماوەتەوە.
دوای چەند ساڵێك لە تێڕامان لە بوونی كورد گەیشتمە ئەو ئەنجامەی كە كورد بوونەوەرێكی سەیرە ،نە كۆیلەیە نە سەردارە ،نە دەیەوێ زاڵ بێت بەسەر ئەوانی تردا نە قبوڵ دەكات ئەوانیتریش بەسەریدا زاڵ بن .لەمەشەوە گەیشتمەدەرئەنجامێكی تەواو پێچەوانەی ئەوەی كە لە نوسینەكانی ئەواندا خوێندبوومەوە .ئەو دەرئەنجامەش ئەوە بوو گەر ئازادی بكەینە بنەما بۆ بوونی میللەتەكان و وەك ئەوان هێز و زاڵیەتیەكی زیاتر نەكەین بە بنەما ،دەگەین بەوەی كە ئەو میللەتە خاوەنی مێژووەكی راستەقینەیە كە لە دەرەوەی پەیمانی سەردار و كۆیلەكانی ناو دەوڵەتی نەتەوە ماوەتەوە و نە بووە بە سەردار و نە بووە بە كۆیلە و توانییویەتی بەرامبەر هەموو ئەو هێزە جیهانییانە رابوەستێ كە دەیانەوێ سیستەمی سەردار و كۆیلە لە رێگەی دەوڵەت نەتەوەوە بكەن بە سیستەمێكیجیهانی
وتار
30
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
Rojiwelat.mag@gmail.com
ئایا مندااڵن جەژنانەیان وەرگر لە جەژنەكەیان؟!
عەبدولرەحمان رەسول هەموو ساڵێك لە زۆرینەی گۆشە و كەنارەكانی جیهانی مرۆڤایەتیدا بە بۆنەی هاتنی ()6/1 ی هەموو ساڵێك ناو دەندرێت بە ڕۆژی جەژنی جیهانی مندااڵن .هەموو الیەك دەزان��ن جەژن بەمانای هەبوونی خۆشی و ش��ادی ل��ە الی ئەوانەی كە پیرۆزباییان ئاراستە دەكرێت! ،بەاڵم با بەیەكەوە ئەم پرسیارانە ئاراستەی سەرجەم مرۆڤایەتی بكەین ،ئایا مندااڵن لە قۆناغی ئێستای ژێر دەسەاڵتی یاساكانی سیستەمەكانی سەرمایەداری و سیستەمە ئایینیەكاندا مندااڵن لە كام گۆشەی بەختەوەریدان؟ ئایا مندااڵن دوورن لە بازرگانی و چەوسانەوە؟ ئایا مندااڵنی واڵتە دواكەوتوەكان و واڵتان ێ لە ناو كێشمەكێشی سیاسی و شەڕ و ئاشوبەكان ئەب ێ گوزەرانیان چۆن بێت؟ بەتایبەت لە جەژنی مندااڵنی سووریا ئەب ێ ژۆن بگوزەرێن؟! تاكەی مرۆڤایەتی ب ێ دەنگی هەڵدەژێرێت لە ئاست ئەم شەڕ و كوشتارگەیەدا؟! هەموو الیەك دەزانن لە هەر واڵت و ناوچەیەكی جیهاندا بە شێواز و جۆرێك ئەم ڕۆژە یاد كرایەوە. لە واڵتانی پێشكەوتوو مەراسیم و میتینگ و كۆڕ و كۆنفرانس بۆ چەسپاندنی مافەكانی مندااڵن ساز كرا .گو ێ لە داواكاری مندااڵن دەگیرا ،بەرپرسانی دەوڵ��ەت و حكومەت بە پیر داواكارییەكانەوە دێن و بەشێك لە ماف و داواكاری یەكانیان بۆ مندااڵن جێبەج ێ دەكەن .هەروەها لە بەشێكی تری واڵتاندا لە سایەی یاسا دواكەوتووەكان و سیستەمە دیكتاتۆری و بیرۆكراتیەكاندا مندااڵن نەك دەتوانن یادی ئەم ڕۆژە بكەنەوە و جەژنە پیرۆزە لە یەكتری بكەن!! ،بەڵكو دەكەونە بەر هەڕەشەی كوشتن و برسیكردن و ئاوارەكردن و بازرگانی پ ێ كردنیان یاخود بەهۆی نەداری و ه��ەژاری خ��ان��ەوادە و خێزانەكەیان بەشێك لە ئەندامانی جەستەی ناسكیان دەفرۆشرێت
یاخود لە تەقینەوە و شەڕەكاندا دەكوژرێن و جەستەی ناسكیان دەسوتێت ...ئەمەش بەهۆی هەبوونی دەسەاڵتێكی سەركوتكەر و ئیستبداد كە چەوسانەوە و زوڵم دەخوڵقێنێت .ناتواندرێت ئاسایشی واڵت بپارێزێت .لە ئێراقدا مندااڵن لەو پەری نابەرابەری و ژیانێكی كوللە مەرگی دەگوزەرێن ،ئەمەش بەهۆی گەشەی رەوتی بێكاری و دابین نەبوونی كار و ناسەقامگیری سیستەم و ئاراستە نەكردنی كۆمەڵگە بەرەو كۆمەڵگەیەكی ئازاد و یەكسان و نەچەسپاندنی مافەكانی ئینسان بەگشتی و مافەكانی مندااڵن بەتایبەتی هاتووەتە ئ��اراوە .لە كوردستانیش بارودۆخی مندااڵن لە سایەی دەسەاڵتی كوردیدا لە بارێكی زۆر نا تەندروستدایە و ئەبینین بەشێكی زۆر لە مندااڵن لە شەقام و شوینە گشتیەكان و لە دووكان و بازاڕەكاندا كاری قورس دەكەن و بە گەرما و بە سەرما كاری تاقەت پروكێن دەكەن .لە ئێراق و كوردستانیش یادی ئەم ڕۆژە كرایەوە ،بەاڵم تەنها بە شیوە تەشریفاتی و دیكۆراتی شكڵی بوو، رێكخراو و سەنتەر و بنكەكانی تایبەت بەمندااڵن كە لە الیەن حكومەت و حیزبەكانەوە دروست كراوە لە ناو بنكە و فەرمانگە و سەنتەرەكانی خۆیان چەند منداڵێكیان بۆ ئەم ڕۆژە ڕازانبۆوە و گۆرانی و هەڵپەڕكێیان بۆ ساز كردن و نوقڵ و شیرینیان ب��ەس��ەردا داب��ەش ك��ردن ت��ەواوی بۆنەكە هەر وەك شانۆیەگەرێك خرایە ڕوو لە ڕاگەیاندنەكانەوە پەخشكرا هەر ئەوەندە و بەس!! بەب ێ ئەوەی باس لە ب ێ مافی مندااڵن بكرێت بە ب ێ ئەوەی خواست و داواكارییە مندااڵنییەكانیان بخرێتە ڕوو بۆ حكومەت بۆ ئەوەی لە داهاتوی نزیكدا حكومەت داواكاری و خواستەكانی مندااڵن جێبەج ێ بكات ،بەاڵم لە واقیعدا زۆر دوور بوو لە گەوهەری پەرۆشی چەسپاندنی مافەكانی مندااڵن. حكومەت و دەس��ەاڵت لە ئێراق و كوردستان كام پرۆژە و یاسایان پێشكەشی مندااڵن كرد؟! كە باشتر مافەكانیان بپاریزرێت و نرخ و بەها ئینسانییەكانیان ڕەچاو بكرێت؟!. مندااڵنی ئیشكەری سەر جادە و شەقام و بازاڕەكان كەم بكرێنەوە و بگێردرێنەوە بەر خوێندن و زانست و فێربوون.؟! مندااڵنی ئاوارەی كوردانی ڕۆژئاوا لە ناو هەرێمی كوردستان لە كەمپەكاندا لە گوزەرانێكی نالەبەردا لە ناو خێوەتدا دەژین و ناشایەستە بە ئینسانیبوونیان دەگوزەرێن، دوورن لە هەموو پیداویستێكی سەردەم ،زۆرینەی جەستەی مندااڵنی ئ��ەم كەمپانە لە الوازی دایە .بەشێك لەم خەڵكە بە هۆی خەراپبوونی گوزەرانیان بە شار و شارۆچكە و گوندەكاندا
ێ باشتركردنی بە ب گوزەرانی مندااڵن ناتواندرێت بگوترێت جەژنتان پیرۆز بێت؛ چونكە جەژن بە مانای گوزەرانێكی بەختەوەر و دوور لە هەر جۆرە چەوسانەوەیەكە ،جەژن بەمانای پێكەنین و خەندە خستنە سەر لێوەكانە ئەمەش بە خوڵقاندنی ژینگەیەك و كۆمەڵگەیەكی جوانتر و باشتر دەبێت كە تێیدا بەها و نرخی ئینسانیبوونیانبپارێزرێت ێ بەش نەبن لە وب پێداویستیەكانی سەردەم دەگەرێن بۆ سواڵكردن .تاكەی بەم شێوەیە بە گەرمای هاوین و بەسەرمای زستان لە خێوەتدا بگوزەرێن؟ .پێویستە حكومەتی هەرێم بەرنامە و پرۆژەی شارستانی و مرۆیی پێشكەوتویان بۆ دابنێت بە هەر جۆرێك بێت و باشتر هاوكارییان بكات بۆ ئ��ەوەی مندااڵنی ئ��اوارەی خۆرئاوای كوردستان بەهیچ شێوەیەك هەست بە غەریبی و الوازی و ناخۆشی نەكەن ،ژیانێكی باشتریان لە ژێر دەسەاڵتی كوردی و حكومەتی كوردی بۆ مەیسەر بكەن كە شایەستە بێت بە ئینسانی س���ەردەم .لەبەر ئ��ەوەی بە ب ێ باشتركردنی گوزەرانی مندااڵن ناتواندرێت بگوترێت جەژنتان پیرۆز بێت؛ چونكە جەژن بە مانای گوزەرانێكی بەختەوەر و دوور لە هەر جۆرە چەوسانەوەیەكە، جەژن بەمانای پێكەنین و خەندە خستنە سەر لێوەكانە ئەمەش بە خوڵقاندنی ژینگەیەك و كۆمەڵگەیەكی جوانتر و باشتر دەبێت كە تێیدا بەها و نرخی ئینسانیبوونیان بپارێزرێت و ب ێ بەش نەبن لە پێداویستیەكانی سەردەم ،ئەمەش ئەركی بەرپرسانی حكومەتە كە بە كردار ژینگەیەك و كۆمەڵگەیەكی بەختەوەر دابمەزرینن بۆ مندااڵنی كورد. Abdulrehman.rasul@gmail.com
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
Rojiwelat.mag@gmail.com
31
وتار
دروستكردنی سەربازگە و جموجۆڵی سەربازی قۆناخەكە لەبار دەبەن
جەمیل بایك
كۆنفرانسی یەكێتی ،هاوكاری و چارەسەری دیموكراتییانە كە لە ( 15ــ )16ی مانگی حوزەیراندا لە ئامەد ئەنجامدەدرێت واتایەكی مێژوویی هەیە .هەنگاوی رزگاری دیموكراتی و ئاواكردنی ژیانێكی ئ��ازاد چ لە باكوری كوردستان و چ لە توركیا ،دیموكراتیزەبوونی هێنایە رۆژەڤ��ەوە و دەرفەتی خستنەڕووی داواكارییە دیموكراتییەكانی گەلی كوردی هێنایە كایەوە .هێندە باسكردن لە دیموكراتیبوون و دەستوورێكی بنەڕەتی دیموكراتییانە ،یەكێكە لە ئەنجامەكانی هەنگاوی دیموكراتیزەبوونە كە لەالیەن رێبەری گەلی كوردەوە داڕێژراوە. بەرخۆدانی پاركی گەزی راستەوخۆ گرێدراوە بە كشانەوەی گەریالكان و لە گە ڵ ئەنجامگرتنی هەوڵەكانی تەڤگەڕی ئ��ازادی ك��ورد بۆ بە رۆژەڤكردنی دیموكراتیزەبوون لە توركیا. رێبەری گەلی كورد بەتایبەتی دەستنیشانی دەك��ات كە كشانەوەی گەریال بۆ دەرەوەی سنوورەكان لە هەمانكاتدا هەنگاوێك بوو بۆ رێگەخۆشكردن بۆ سیاسەتی دیموكراتی و تێكۆشانی ئایدیۆلۆژی .چاالكی پاركی گەزی یەكەمین هەڵقواڵن و خۆخستنەڕووی قۆناخەكەیە .ئەگەر قۆناخێكی بەم شێوەیە بەڕێوە نەبرایە ،زەحمەت بوو بەرخۆدانی پاركی گەزی بهاتایەتە كایەوە. ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی پابەند بە واتا و جەوهەری دیموكراتیزەبوون و تاجینەكردنی ئەو كۆبوونەوانە بە كۆنفرانسێك ،هەنگاوی رەزگاری دیموكراتی و ئاواكردنی ژیانی ئازاد دەگەیەنێت بە قۆناخێكی نوێ. ك��ورد بە ب��ڕی��ارەوە لە كۆنفرانسی ئامەد
دەردەكەون و بە بڕیارەوە دەكەونە ناو قۆناخی رزگاری دیموكراتی .بڕیارەكانی ئەو كۆنفرانسە ل��ە الی���ەن س��ەرج��ەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگای ك��وردەوە پەسەند دەكرێت و بۆ جێبەجێكردنیشیان خاوەنداریان لێ دەكەن. گەلی كورد بە حكومەت دەڵێت":ئەوا گەریال كشانەوە ،چیتر بێ ئ��ەوەی پشت بە هیچ بیانوو و بەهانەیەك ببەستی ،بۆ چارەسەری پرسی كورد هەنگاو بنێ .لە ئێستاوە ئەمە رۆژەڤی كوردان دەبێت .لە كاتێكدا كە گەلی كورد داواكارییەكانی خۆی بخاتە رۆژەڤەوە و داوای هەنگاونان لە دەوڵەتی تورك بكات ،لە الیەكی تریشەوە لە دژی بەنداو و سەربازگە و ئەو رێگایانەی بە مەبەستی جموجۆڵی سەربازی دروس��ت دەكرێن ،سەرهەڵدان و چاالكی مەدەنییانەی دژایەتیكردن ئەنجام بدات و ئەو كارانە رابگرێت؛ چونكە چارەسەری دیموكراتییانە تەنیا بە راگرتن و كۆتاییهێنان بە دروستكردنی بەنداو و سەربازگە و رێگا و سەرجەم جموجۆڵە سەربازییەكان بەرقەرار دەبێت .ئەگەر دەوڵەتی تورك سوور بێت لەسەر دروستكردنی سەربازگە و بەنداو ،ئەوا سەرجەم ئەوانە بە ئاشكرا بەواتای تێكدانی قۆناخەكە دەگەیەنن .بۆ ئەوەش گەلی كورد بە سەرهەڵدانەكانی خۆی دەكات بە قەڵغان و دەرفەت نادات بە دروستكردنی سەربازگە و بەنداو. تایبەتمەندییەكی ت��ری ئ��ەم قۆناخەش بەدەزگابوونی دیموكراتی و ئاواكردنی ژیانی ئ��ازادە .گەلی ك��ورد بە تێگەی سیاسەتی دیموكراتییانە لە گوند ،دێ و تەنانەت كۆاڵن و گەڕەك و ناوچەكان و لە هەموو گۆڕەپان و مەیدانێكدا خۆی بەرێكخستن دەكات .لە گۆڕەپانی سیاسی ،كۆمەاڵیەتی ،ئابووری، كەلتووری و پاراستنی رەوادا خۆی بەڕێكخستن دەكات و لێرەشەوە دەتوانێت بە دەزگابوونی ك��ۆن��ف��ی��دراڵ��ی دی��م��وك��رات��ی و سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیانە دابمەزرێنێت. كەسێكی ن��اڕێ��ك��خ��س��ت��وو ناهێڵێتەوە. بەڕێوەبەری خۆبەڕێوەبەری دیموكراتییانەی خۆی بە كۆمەڵگای رێكخستنكراوە بەرقەرار دەك��ات .راستییەكەشی لە ژیانی خۆیشیدا دەبێتە خ��ۆب��ەڕێ��وەب��ەری دیموكراتی .لە راستیدا خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی بەواتای خۆبەڕێوەبەری كۆمەڵگای رێكخستوو دێت.
لەسەر هەمان بناخەش دەست بە سەفەربەری سەرتاسەری رێكخستنبوون و ئاواكردنی ژیانی ئازاد بكات .ئەم سەفەربەرییە سەرتاسەرییەش لە هەمانكاتدا لە دژی قڕكردنی كەلتووری دەبێتە هەنگاوی خۆ خوڵقاندن بە زمان و كەلتووری رەسەنەوە .لەم قۆناخەدا نەك تەنیا سەفەربەری فێربوون و پەروەردەی كوردی، تەنانەت خێرایش بە ك��ار و خەباتەكانی ئاواكردنی سیستەمی پ��ەروەردە و خوێندنی خۆیشی و بناخەی پەروەردەی زمانی زگماكی دەڕەخسێنێت. هەندێك قسە و گوتەی هەندێك الیەن وەكو (مەرجی پەروەردەی كوردی لە ئارادا نییە)، قسەی بێ بنەما و پڕ و پووچن .ئەگەر راستەوخۆ دەست بە پ���ەروەردەی زگماكی بكرێت ئەوا خوێندنگای بنەڕەتی دەكرێنەوە. دوای ( )5ساڵیش دەك��رێ��ت خوێندنگای ناوەندیش بكرێتەوە .دوای ( 5ــ )6ساڵی تریش بە ئاسانی دەتوانرێت لە زانكۆكان بە زمانی زگماكی پەروەردە بدرێت ،ئەوانەشی كە دەڵێن پەروەردە بە كوردی نابێت ،یان ئەوەتا بە تێگەی قڕكردنی سیاسییەوە دەجوڵێنەوە، یاخود هێشتا ئەو تێگەیەیان تێپەڕ نەكردووە. گەلی كورد بێ ئەوەی چاوەڕوانی دەوڵەتی تورك بن تا شتێكیان بۆ بكەن ،دەبێت لە رووی زمان و كەلتوورەوە هەنگاوی بەدەزگابوونی خۆی بنێت و فەراهەمیان بكات. مرۆڤایەتی بەدرێژایی مێژوو لەڕووی زمان و كەلتوورەوە وەكو كۆمەڵگایەكی ب��ەدوور لە دەوڵ��ەت توانیویەتی بەدەزگابوونی خۆی دروست بكات .چاوەڕێكردنی دەستی دەوڵەت ب��ۆ فەتحكردنی مێشك ،الیەنگریكردنی دەوڵەتە .هێزە دەسەاڵتدارەكان تێگەی ( بێ دەوڵەت هیچ شتێك ناكرێت ) یان بەسەر مرۆڤدا سەپاندووە و پێیان پەسەند كردوون، بەاڵم بەپێچەوانە ئەو تێگەیەوە ئەگەر كۆمەڵگا خۆی بە رێكخستن بكات و دەرفەتەكانی خۆی بخاتە گەڕ ،وەكو لە هەر گۆڕەپانێكی ت��ردا دەتوانێت لە گۆڕەپانی پ���ەروەردە و كەلتووریشدا بەدەزگابوونی خۆی ئاوابكات و ژیانی ئازاد و دیموكراتی خۆی دابمەزرێنێت. لەم قۆناخەدا ئەو ئەركەی پێویستە جێبەجێ بكرێت ،گەڕانەوەیە بۆ واڵت ،گەڕانەوەیە بۆ گوند و وەك��و ه��ەزاران ساڵی راب��ردوو، زیندووكردنەوەی ژیانە لەو دەڤەرانە .گوند ئەو
وتار
32
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
Rojiwelat.mag@gmail.com
گەلی كورد بە حكومەت دەڵێت":ئەوا گەریال كشانەوە ،چیتر بێ ئەوەی پشت بە هیچ بیانوو و بەهانەیەك ببەستی ،بۆ چارەسەری پرسی كورد هەنگاو بنێ .لە ئێستاوە ئەمە رۆژەڤی كوردان دەبێت .لە كاتێكدا كە گەلی كورد داواكارییەكانی خۆی بخاتە رۆژەڤەوە و داوای هەنگاونان لە دەوڵەتی تورك بكات ،لە الیەكی تریشەوە لە دژی بەنداو و سەربازگە و ئەو رێگایانەی بە مەبەستی جموجۆڵی سەربازی دروست دەكرێن ،سەرهەڵدان و چاالكی مەدەنییانەی دژایەتیكردن ئەنجام بدات و ئەو كارانە رابگرێت؛ چونكە چارەسەری دیموكراتییانە تەنیا بە راگرتن و كۆتاییهێنان بە دروستكردنی بەنداو و سەربازگە و رێگا و سەرجەم جموجۆڵە سەربازییەكان بەرقەرار دەبێت .ئەگەر دەوڵەتی تورك سوور بێت لەسەر دروستكردنی سەربازگە و بەنداو ،ئەوا سەرجەم ئەوانە بە ئاشكرا بەواتای تێكدانی قۆناخەكە دەگەیەنن .بۆ ئەوەش گەلی كورد بە سەرهەڵدانەكانی خۆی دەكات بە قەڵغان و دەرفەت نادات بە دروستكردنی سەربازگە و بەنداو گۆڕەپانی ژیانەیە كە بەر لە ئێمە بە هەزاران ساڵ ئافرێندراوە .لەم رووەیەوە ئەو گۆڕەپانانەن كە هەموو شتێكی ئێمەیان لێ خولقێندراون .بۆ ئەوەش گەڕانەوە بۆ گوند بە واتای گەڕانەوەیە بۆ ناسنامە و كەلتووری رەسەن و رەسەنایەتی جەوهەری .گوڵێك لەسەر خاكی رەسەنی خۆی جوانە و رەنگی راستەقینەی خۆی دەردەخاتەڕوو .بۆیە ئەو كوردانەی لە غەریبی و شارە گەورەكانی دەرەوەی كوردستانن، وەكو گوڵی سیسن ،بە گەڕانەوەیان بۆ واڵت و زێدی خۆیان سەر لەنوێ زیندووبوونەوە و جوانی خۆیان بەدەستدەخەنەوە .گەڕانەوە بۆ گوند ،ئاشتبوونەوە ،جوانی و لەرووی وزەی رۆحیشەوە بەهێزبوونێكی تایبەت لە گە ڵ خۆی
دێنێت .گوندەكانمان ،زێدی باو و باپیرانمان، ئەو جیهان و واڵتە مەعنەوییەی ئێمەن كە مۆڕاڵمان تێیدا ب��اش و ب��ەرز دەبێتەوە. گەڕانەوە بۆ گوند جارێكی تر راپەڕینەوەیە بەتایبەتیش راپەڕینەوەی كوردایەتییە .لە گەڵ زیندووبوونەوەی گوندەكانمان ،كورد زۆر لە رۆژی ئەمڕۆ زیاتر زیندووتر دەبنەوە ،چونكە ژیانێكی دابڕاو لە خاك و گوندەكانمان بەواتای ژیان نایەت. دەكرێت لە پێناو جێبەجێكردنی ئامانجی گەڕانەوە بۆ گوند و زێدی رەسەن ،دەزگا و رێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی دروست بكرێن. داڕشتنی بەرنامەی پێویست بە ئاوەدانكردنی بناخەی گەڕانەوە و بەشێوەیەكی تەندروستانە
و ماییندەییانە گ��ەڕان��ەوە بۆ رەسەنایەتی دەس��ت��ب��ەس��ەر دەك�����ات .ب��ەپ��ێ��چ��ەوان��ەوە گەڕانەوەیەكی بێ بەرنامە و بناخە هیچ ئەنجامێكی باشی نابێت .لەم رووەدا بەر لە هەموو شتێك پارتەكانی سەر رێبازی سیاسەتی دیموكراتییانە ،بەڕێوەبەرایەتییە هەرێمییەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و رێكخراوە ئابووری و بازرگانییەكانی كورد پێویستە رۆڵی سەرەكی و ئەرێنی ئەو ئامانجە بگرنە ئەستۆی خۆیان .بە رێكخستنبوونێكی بەو شێوەیە، دەكرێت هەل و دەرفەت بۆ گەڕانەوەی ئەو میلیۆنان كەسە بڕەخسێندرێت كە دووچاری غەریبی شارە گەورەكان و واڵتان بوون.
Rojiwelat.mag@gmail.com
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
33
چاوپێكەوتن
ساڵح موسلم؛
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دڵخۆشكردنی هاوپەیمانەكانی خۆی سنور دادەخات
كەس ناتوانێ بە زۆر زهنیەتی پەیەدە بگۆڕێت و با الیەنە كوردیەكان بە شتی بچوكەوە سەرقاڵمان نەكەن
ساڵح موسلم ،ه��اوس��ەرۆك��ی پارتی یەكێتی دیموكراتیك ( )PYDلە دیدارێكدا رەخنە لە داخستنی سنوری ب��اش��ور ـ رۆژئ������اوای ك��وردس��ت��ان لە الی��ەن (پارتی)یەوە دەگ��رێ و بەهۆی هەستیاری قۆناخەكە دەڵێت":تكایە با الیەنە كوردییەكان بە شتی بچوكەوە سەرقاڵمان نەكەن" .ساڵح موسلم هەروەها دەڵێت":ئەگەر خەتا لە ئێمەیە بۆ خەڵك سزا دەدرێ ،لە حاڵێكدایە
خەڵك برسیانە و پێویستیان بە دەرمان و شتی تر هەیە" .هاوسەرۆكی پەیەدە ئاماژە بەوەش دەكات كە هێشتا نە رژێم و نە ئۆپۆزسیۆن دانیان بە كورددا نەناوە و قبوڵی ناكەن. ئا /شۆڕش مستەفا
پرسیار /پارتی دەڵێت تا پەیەدە بە
خۆیدا نەچێتەوە ،ئێمە سنوری باشور ـ رۆژئاوا ناكەینەوە؟ وەاڵمی ئێوە چییە؟ ـ مافێكی وەهای نییە .كەس ناتوانێ بە زۆر زهنیەتی پەیەدە بگۆڕێت .رێكەوتن هەیە ،با بچێت سەیری بكات ،بزانە كێ حەقە و كێ ناحەقە .هەندێكان زانیاری هەڵەیان داوە و ئەوە خەتای ئێمە نییە .ئەو گروپە هاتوون و بە شێوەیەكی ناڕەوا سنوریان بەزاندووە. ئەگەر ئاسایش نەیانگرێت كە وات��ە كاری ئاسایش چییە؟ من وەك سەرۆكی پەیەدە
چاوپێكەوتن
34
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
دەڕۆم بۆ هەر كوێیەك ،لە سەیارەكە دەگەڕن. مرۆڤی ئێمە لە هەر شوێنێكەوە تێدەپەڕێ، پرسیاری لێ دەكەن .ئەو لێدوانانەی پارتی بەجێگە نین. پ��رس��ی��ار /س��ەب��ارەت ب��ە مەسەلەی داخستنی سنور چی دەڵێن؟ ـ بڕیاری داخستنی سنور بەجێگە نییە .ئەگەر حكومەتی هەرێم بڕیارێكی وەه��ا گرتووە، هەڵەیە ،دەبێ هەڵوەشێتەوە .ئەگەر بڕیارە سزاش بدەی ،پەیەدە سزا بدە ،بۆ دەڕۆی خەڵك س��زا دەدەی���ت؟! خەڵك نەخۆشە، دەرمانیان نییە ،خەتای ئەوان چییە؟ ئاسایش ئەو گروپەی گرتووە كە ژێر فەرمانی دەستەی بااڵدایە .دامو دەزگای تایبەتی خۆیان هەیە. با پرسیار لەوان بكات نەك سزای خەڵك بدات. پرسیار /وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی ك��وردس��ت��ان دەڵ��ێ��ت ئ����ەوە ب��ڕی��اری ح��ك��وم��ەت ن��ی��ی��ە ،الی��ەن��ەك��ان��ی ت��ری باشوری كوردستانیش پشتگیری بڕیاری داخستنی سنور ن��اك��ەن .بۆچونتان سەبارەت بەو الیەنانەی تر چییە؟ ـ با پرسیار لە یەكتر بكەن كە بۆ دەبێ كارێكی وەه��ا بكەن .بە بڕیاری حكومەت سنور دانەخراوە .پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دڵخۆشكردنی هاوپەیمانەكانی خۆی سنور دادەخ��ات .بۆ پارتی بێ پرسیاركردن لە هاوپەیمانی ستراتیژیكی خ��ۆی سنور دادەخ����ات؟ ب��ۆ بۆچونی الی��ەن��ەك��ان��ی تر وەرناگرێت .ئەو پێشمەرگانە هی حكومەتی هەرێمی كوردستانن ،بۆ دەیاننێری بۆ سەر سنور؟ پرسیار /دۆخ��ی هاواڵتیانی رۆژئ��اوای كوردستان چۆنە؟ سیستمی ئابوری و بەڕێوەبەراتی ئێوە بە چ شێوەیەكە؟ ـ هەروەها كە دەزان��رێ لە روی ئابورییەوە لە ئاستێكی نالەبارداین ،چونكە خەریكین لە قۆناخێكی نائاساییدا تێدەپەڕین .گەرما، سەرما ،برسێتی ،تینویەتی ،شەڕ و پێكدادان هەیە و گەلی ئێمە هەمووی ئەمانەی داوەتە بەرچاوی خۆی لە پێناو ئازادی و دیموكراسیدا. ه��ەوڵ دەدەی��ن كە هەندێ شت سەرڕاست بكەین .پرۆژە و پێشنیاری ئێمە هەیە ،بۆ ئەوەی خەڵكی ئێمە برسی نەمێنن و بێكار نەبن ،لە سەر زەوی خۆی بێت و ئازاد بێت .بە ئاشكرا ئەوە دەڵێم كە ئەوەی ئێمە كردوومانە
بۆ ئەوە بووە كە خەڵك خۆی خاوەن بڕیار بێت .ئێمە دەسەاڵتداریمان ناوێ ،با دەسەاڵت هی گەل بێت .گەل خۆی لە هەموو بوارەكاندا زۆر داهێنەرە و دەتوانێ پەرە بە زۆر شتان بدات. پرسیار /ئایا یەكینەكانی پاراستنی گ��ەل هێزێكی گشتییە ی��ان س��ەر بە پەیەدەیە؟ ـ لە سەرەتاوە ئێمە هاوكاریان بووین ،بەاڵم دوای ئەوەی شۆڕش دەستی پێكرد ،یەپەگە بووە شتێكی تر و لە هەموو روویەكەوە خۆی ساز كرد .كاتێ دەستەی بااڵی كورد دامەزرا، بەو دەستەیە رایگەیاند بۆ پاراستنی گەلی رۆژئاوای كوردستان لە ژێر فەرمانی ئێوەدام. دەستەی بااڵش قبوڵی كرد و ووتی كە تۆ هێزێكی رەوای .دواتر لیژنەی سەربازی سەر بە دەستەی بااڵ دروست بوو كە ئەو سەبارەت بە مەسەلەی سەربازی بڕیار دەدات .دواتریش یەپەگە ئاكادیمیای خۆی لە عەفرین ،كوبانێ، سەرێكانی ،دێرك و شوێنی تر دروست كرد. ئەوانەی تێدا بەشداری دەكەن منداڵی ئەو خەڵكی رۆژئ���اوای كوردستانن كە خ��اوەن بۆچونی سیاسیشن .تێدا هەیە كە الیەنگری پارتی دیموكراتی كوردستانن ،بەاڵم دەچن بەشداری لە یەپەگەدا دەكەن .ئەگەر هێزی تر دروست بكرێ و لە دژی یەپەگە شەڕ بكەن ،ئەو شتێكی نابەجێیە .لە حاڵێكدا یەپەگە هێزی پاراستنی هەموو رۆژئ��اوای كوردستانە و لە الیەن دەستەی بااڵی كورد وەك هێزێكی رەوا پەسەند كراوە .بۆ دەبێ تەنیا بە پارتیەكەوە سنوردار بكرێ؟ بۆ بچوكی دەكرێتەوە؟ منداڵی ئەو گەلەیە و دەیەوێ بەرگری لە خۆی و گەلی خۆی بكات. پرسیار /پەیوەندی نێوان دەستەی بااڵی كورد لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە چ ئاستێكدایە؟ لە حاڵێكدا چەند جار كۆبونەوەی و كۆنفڕانسیان هەبووە؟ ـ ه��ەر وەك دەزان���رێ ئێمە ه��ەم لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی ناوەوە و هەم لە گەڵ هی دەرەوە پەیوەندیمان هەیە .ئێمە وەك پەیەدە ئەندامی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆین ،بەاڵم تا ئێستاش نكۆڵی لە كوردان دەكرێت .واتە بە شێوەیەكی ئاشكرا باس لەوە نەكراوە كە ئێمە مافی دەستوری كوردان دەناسین .لێدوانی كەسێتیەكان هەیە، بەاڵم بە شێوەیەكی فەرمی شتێكیان نەوتووە.
Rojiwelat.mag@gmail.com
پرسیار /لە دۆخی ئێستادا چ هێزێك زیاتر لە بەرامبەر كورداندا شەڕ دەكات؟ ـ هەم رژێم و هەم بەشێكی گەورەی سوپای ئازاد كوردان قبوڵ ناكەن .بۆیە كوردان هەم لە بەرامبەر رژێم هەم لە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن شەڕ دەكەن؛ چونكە لە هەر دوو الوە هێرش دەك��رێ و ك���وردان ن��اچ��ارن بۆ مانەوەیان خۆیان بپارێزن .لە عەفرین سێ فەرماندەی ئ��ەوان بە ئاشكرا رایانگەیاند كە "ئێمە لە گەڵ ك��وردان شەڕ ناكەین ،ك��وردان بەشێك لە خاكی سوریان .ئەوانیش مافی ئازادی و دیموكراسیان هەیە و مافی ئەوەمان نییە هێرش بكەینە سەر كوردان .ئەوانەی هێرش بكەن ،با بچن لە شوێنی تر شەڕ بكەن". دەردەكەوێ لە نێوان ئەواندا دووبەرەیی هەیە. بەشێكیان كوردان قبوڵ دەكەن و بەشێكیان قبوڵ ناكەن .ئەوانەی كە كورد قبوڵ ناكەن، پەیوەندی لە گەڵ دەرەوە هەیە. پرسیار /داهاتوی رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆن پێشبینی دەكەن؟ ئەم قەیرانە تا كەی دەخایەنێت؟ ـ كاتێ شۆڕش بەرپا بوو ،گەلی سوریا داوای ئازادی و دیموكراسیان كرد ،بەاڵم رژێم ئەو داواكاریانەی قبوڵ نەدەكرد .دەتوانرا شۆڕش بە شێوەیەكی ئاشتی و دیموكراتیك بەڕێوە بچێت ،هەم رژێم و هەم ئۆپۆزسیۆن ویستیان كە ئەم شۆڕشە بە شێوەیەكی چەكداری ئەنجام بدرێت .ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە لە ناوەوەی سوریا دەربچێت و تەشەنە بكاتە دەرەوە .ئەم تێكۆشانەی لە سوریا بەڕێوە دەچێت ،تێكۆشانێكی نێونەتەوەییە .كێ حیسابی لە گەڵ كی هەیە ،هاتوون لە سوریا یەكالیی دەكەنەوە .بۆیە نازانم سوریا بەرەو كوێ دەڕوات .تا ئێستاش ئاشتیەكی نزیك نابینین .باس لە (ژنێفی دوو) دەكرێ كە ئێمە زۆر بە زەحمەتی دەبینین شتێكی وەها كرداری بێتەوە .ئەگەر پێكیش بێت ،ئایا شەڕ لە ماوەی ساڵێكدا دەوەستێت؟ ئێمە نازانین كە شەڕ تا كەی بەردەوام دەبێت ،بەاڵم كوردان لە دۆخی بەرگریكردندان و تا ئێستاش خۆیان دەپارێزن .هیوادارین كە الیەنە كوردییەكان ئێمە بە شتی ترەوە سەرقاڵ نەكەن .ئەگەر بە شتی ناوخۆیی و بچوكەوە خەریك بین، چارەنوسی ك��وردان بەرەو هەڵدێر دەڕوات. لە جیاتی ئەوە با خۆمان بۆ داهاتوو ئامادە بكەین .دەبێ وەك كورد لە ناو مرۆڤایەتیدا جێگای خۆمان بكەینەوە ،ئەگەر نا مێژوو نەفرەتمان دەكات .بۆیە با هەر كەسێك چاوی بكاتەوە و بە پێ ئەوە بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بكات.
Rojiwelat.mag@gmail.com
ئێمە نازانین كە شەڕ تا كەی بەردەوام دەبێت، بەاڵم كوردان لە دۆخی بەرگریكردندان و تا ئێستاش خۆیان دەپارێزن .هیوادارین كە الیەنە كوردییەكان ئێمە بە شتی ترەوە سەرقاڵ نەكەن. ئەگەر بە شتی ناوخۆیی و بچوكەوە خەریك بین، چارەنوسی كوردان بەرەو هەڵدێر دەڕوات .لە جیاتی ئەوە با خۆمان بۆ داهاتوو ئامادە بكەین .................... ئەوانەی كە كورد قبوڵ ناكەن ،پەیوەندی لە گەڵ دەرەوە هەیە .ئەگەر هێزی تر دروست بكرێ و لە دژی یەپەگە شەڕ بكەن ،ئەو شتێكی نابەجێیە .لە حاڵێكدا یەپەگە هێزی پاراستنی هەموو رۆژئاوای كوردستانە و لە الیەن دەستەی بااڵی كورد وەك هێزێكی رەوا پەسەند كراوە .................... بڕیاری داخستنی سنور بەجێگە نییە .ئەگەر حكومەتی هەرێم بڕیارێكی وەها گرتووە ،هەڵەیە ،دەبێ هەڵوەشێتەوە .ئەگەر بڕیارە سزاش بدەی ،پەیەدە سزا بدە ،بۆ دەڕۆی خەڵك سزا دەدەیت؟! خەڵك نەخۆشە، دەرمانیان نییە ،خەتای ئەوان چییە؟ ئاسایش ئەو گروپەی گرتووە كە ژێر فەرمانی دەستەی بااڵدایە .دامو دەزگای تایبەتی خۆیان هەیە. با پرسیار لەوان بكات نەك سزای خەڵك بدات
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
35
چاوپێكەوتن
وتار
36
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
Rojiwelat.mag@gmail.com
گفتوگۆی نێوان پەكەكە و توركیا چۆن و بەرەو كوێ؟ د .رەفیق شوانی
كێشەی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان، ك��ێ��ش��ەی��ەك��ی ن��ەت��ەوەی��ی��ە ،ك��ێ��ش��ەی ن��ێ��وان دەسەاڵتدارانی توركیا ،ئێران ،سوریا و ئێراق و كوردی ئەم پارچانەی كوردستانە كە دراونەتە دەم ئەو واڵتانەوە. نەتەوەی كورد كێشەی لە گەڵ هیچ نەتەوەیەك و دەسەاڵتی ئەو واڵت��ان��ەدا نییە كە كوردیان تێدا دابەشكراوە .ئەوەی هەیە كورد تێكۆشانی بۆ بەدەستخستنی مافی نەتەوایەتی خۆیەتی، ئەمەش مافی راستەقینەی هەر میللەتێكە ،مافی نەتەوایەتی لەسەر خاك و واڵتی خۆیدا هەبێت و خۆی ،خۆی بەرێوە ببات و سامان و زەوی خۆی بەناو بهێنێ و لەم داواكارییەیدا ،كەسی نەكوشتووە و كەسی بریندار نەكردووە و سێرەی تفەنگی بۆ كوشتنی ئەمانە هەڵنەگرتووە .ئەمە ئەوانەن مافە نەتەوەییەكانی كورد بۆ كورد ب��ەڕەوا نازانن و كێشە دەنێنەوە و هێرش دەكەنە سەر كورد و دەیكوژن و دەیانەوێت دەنگی داواكارییەكانیان كپبكەنەوە و خۆیان دەسەاڵتدار بن بەسەركورد دا و سامانی واڵتی كورد زەوتبكەن. ئا لێرەدا كێشە و ئاڵۆزی و كوشتن و بڕین لە نێوان كورد و دەسەاڵتدارانی داگیركەرانی بەشەكانی كوردستان پەیدا دەبێت .ملهوری و گوێنەگرتنی ئەمانە لە كورد وا دەكات كورد رێگای تێكۆشان و خەبات بگرێت و بەرەو بەدیهێنانی مافەكانی خەباتێكی رەوا بەرپا بكات و لەم پێناوەشدا دەسەاڵتداران سڵیان لە كوشتن و بڕین و تااڵنكردنی خیر و بیر و سامانی واڵتەكەیان ن��ەك��ردۆت��ەوە .ك��وردی��ان ئ����ازارداوە ،دێهاتیان سوتاندووە ،كوردستانیان كردۆتە ئوردوگایەكی گەورەی سەربازی و ژیانی ئاساییان لە كورد و واڵتەكەی نەهێشتووە .بۆیە ئەگەر مافی كورد بدەن كورد كێشەی نییە و كێشەش لە گەڵیاندا نامێنێ و دەبێتە برا و دۆستیان. لێرەوە دێمە سەر خودی بابەت و مەسەلەكە كە كێشەی نێوان كوردی باكور و دەوڵەتی توركیایە، ماوەی حەفتا ساڵ بە هەموو شێوەیەكی نامرۆڤانە كوردیان لەو واڵتەدا وەكو مرۆڤی ئاسایی نەناسی، زمان و كەلتوریان بەرەسمی و بەدەستوور لێ قەدەغە كرد و سەدان تاوانی گەورە و ستەمی بێ وێنەیان لە گەڵ میللەتەكەدا ئەنجامدا .كوردانیان بێناسنامە و بێ ماف كرد ،هەموو كارێكی ناڕەواییان دژ بە كوردی باكور ئەنجامدا و تەنانەت ناوهێنانی وشەی كورد و كوردستانیش قەدەغەكران ،ناوی توركی شاخاوییان لە میللەتێكی بیست میلیۆنی نا و لە فەرهەنگی توركیا و الی تورك كورد بوونی هەر نەبوو. لێرەوە لە ئەنجامی ئەم ستەمكارییە گەورەیەدا تەقینەوەیەكی بەهێز لە گوڕەپانی باكوری
كوردستاندا بەدامەزراندنی چەندین رێكخراو و پارتی كوردی لە سەرووی هەموویانەوە و لە هەموویان چاالكتر و كاریگەرتر كە بارودۆخی توركیا و باكوری كوردستانی گ��ۆڕی و وەرچەرخانێكی مێژوویی بەسەر كوردی باكوردا چ لە توركیا و چ لە دونیادا هێنا ،پارتی كرێكارانی كوردستان بەسەرۆكایەتی عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالن بوو. پەكەكە ،چ ب��ە خەباتی چ��ەك��داری و چ بە راگەیاندنی ك��ردن��ەوەی كەناڵێكی ئاسمانی تەلەفزیۆنی بەكورد لە ساڵی ()1994ەوە لە ئەوروپادا كوردی بەدنیادا ناساند و رۆژب��ەرۆژ ئەم بزوتنەوەیە لەبەرەوپێشچووندا بوو ،دەكرێت بڵێین بەشێوەیەك بزوتنەوەكەی تەشەنەی سەند پارچەكانی تری كوردستانیشی گرتەوە و دەیان الوی كوڕ و كچی كورد لەم بەشانەدا بەهەوەس و ئارەزووی خۆیان چوونە ناو رێزەكانی گەریالی پەكەكەوە ،خەباتێكی سەخت و لەخۆبوردەییان ب��ردە رێ��وە و ت��ا ئێستاش ب��ەردەوام��ە و لە هەڵكشاندایە بەرەو لوتكە و گەیشتۆتە ترۆپكی تێكۆشانی سەركەوتن و دڕی بەهەموو ملهوڕییەكی كەلتوری داسەپاندنی توركیادا بەسەر كوردا هێنا. وەك: بەكارهێنانی زمانی كوردی ،بوونی رۆژنامەگەری و ئەدەبیاتی كوردی ،خۆپیشاندانی میلیۆنی و هەڵگرتنی دروشمەكانی پەكەكە لە ئااڵی زەرد و سوور و هەڵگرتنی وێنەی شەهیدان و تا پێشوازی ك��ردن لە تەرمی شەهیدان لەناو شارەكاندا بەهەزاران كەس ،یادكردنەوەی بۆنە كوردییەكان بە شێوەیەكی ئازاد و نەترس و بیۆرانە .بە كورتی دڕیان بە شەوەزەنگی بەستەزمان و بەستەڵەك ئاسایان هێنا سەرپێ خۆی و بتوانێت بەرامبەر دەسەاڵتداران و بەرانبەر هەموو جیهان بڵێت: ئێمە كوردین و كوردستانین ،مافی نەتەوییمان دەوێ���ت ،دوژم��ن��ی ك��ەس نین ،دەمانەوێت لە واڵتەكەی خۆماندا بەرێوەبەر بین ،سامان و خێر و بیری واڵتمان بۆ خۆمان بێـت و بەئاشتی لە گەڵ ئێوەی توركدا بژین. هەرچەندە لەناو ئەم بزوتنەوەیەدا هەڵكشان و داك��ش��ان ب����ووە ،گ��ەورەت��ری��ن��ی��ان پیالنە نێودەوڵەتیەكەی دەستگیركردنی ئۆج ئاالن بوو، كە هیچ واڵتێ ئامادە نەبوو مافی پەنابەرێتی بداتێ و لە پیالنێكی سێ قۆڵی و نێودەوڵەتیدا درایەوە دەستی توركیا و لە ()15ی شوباتی ()1999 ەوە تا ئێستا لە دورگەی ئیمرالیدا لە زیندانی تاكەكەسی وە تەنیاییە .ئەوەی جێگای تێڕامانە ئەوەیە ،نموونە زۆرە لە مێژوودا ،بەم شێوە بەندكراون ،بەاڵم وەكو ئۆج ئاالن خۆڕاگر نەبوونە و پوكاونەتەوە و خۆیان لە دەسداون .كە چی ئۆج ئاالن لە جیاتی ئەمە رۆژبەرۆژ پەرەی بە خۆی داوە لە سەركردەیەكی حزبییەوە بۆتە بیرمەندێكی كورد و چەندین دانراوی گرنگ و بەهێزی لە بواری
سیاسی ،كۆمەاڵیەتی و رۆشنبیری و فەلسەفی لە زیندانی ئیمرالی بۆ كورد و مرۆڤایەتی نووسیووە، گەیشتۆتە رادەیەك لەم سەردەمەدا بۆتە یەكێك لە كەسە ناودار و كەسی سەردەم ،بەهێزی خۆی، بەبیری خۆی ،خۆی بەرەو كەسێكی جیهانی برد. ئیتر بەم شێوەیە خەباتی كورد چ لە شاخ و چ لە شار بەشێوەی پارت و رێكخراوی دیموكراسی و مەدەنی ب��رەوی سەند .میللەتەكە پابەندی مافە ڕەواكانی خۆی بوو ،بەشێوەیەك رۆژبەرۆژ لە پەرەسەندن و هەڵكشاندایە تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی دەسەاڵتی توركیا داوای دانوستان بكات لە پەكەكە كە نوێنەری راستەقینەی گەلی كوردە لە باكور. بۆ چی توركیا داوای گفتوگۆ لە پەكەكە دەكات؟ هەر بابەت و رووداو و مەسەلە و كێشەیەك بەندە بە بارودۆخی خۆیی و بابەتییەوە .توركیا لێرەدا گرفت و كێشە و قەیرانێكی گەورەی رووبەروو ب��ۆت��ەوە ،بۆیە لەبەر ئ��ەم هۆیانەی خ��وارەوە بەبۆچوونی من داوای گفتوگۆ دەكات: 1ـ هۆی سیاسی؛ گومان نییە نێوان توركیا لە گەڵ سوریا و ئێران و ئێراق و تەنانەت ئیسرائیلیش لە رووی سیاسی یان ئایینی و مەزهەبییەوە باش نییە ،ئەمە بۆتە باروكێشەیەك بۆی. 2ـ هۆی ئابووری؛ توركیا بە زۆری ئابورییەكەی، بەندە بە گەشت و گوزارەوە ،شەڕی لە گەڵ كورد دا تێچویەكی زۆری لەسەركەوتووە ،كە لە رووی سەربازی و بودجەی شەڕەوە زیانێكی گەورەی لێدەكەوێت ،ئەمە بێجگە لە رووی نائارامی خەڵكی توركەوە بەهۆی كوژرانی رۆڵەكانیانەوە فیشارێك دەخاتە سەر دەسەاڵت. 3ـ ئەندامنەبوونی توركیا لە رێكخراوی یەكێتی ئەوروپادا ،كە هەمیشە و ب��ەردەوام هەوڵی بۆ دەدات و كێشەی كورد لەم رووەوە بەربەستێكی گەورەی بۆ دروستكردووە .دەیەوێت هەنگاو بنێت و واڵتانی ئەوروپا رازی بكات. 4ـ بەرگری و پەرەسەندنی خەباتی چەكداری پەكەكە بەشێوەیەكی خورت و كاریگەر كە لەم سااڵنەی دواییەدا لە هەڵكشان و زیادبووندایە و پەڵی قورس و زیانی گەورەیان لە توركیا لە رووی سەربازییەوە داوە. 5ـ كاریگەری هەوڵی هەندێ الیەن كە بەهۆی جیاوازەوە كاریگەرییان بەسەر توركیاوە هەیە كە بەردەوام داوایان لە توركیا كردووە لە گەڵ پەكەكەدا دانوستاندن بكەن و كێشەی كورد بە شێوەی ئاشتی چارەسەر بكرێت و رادەیەك بۆ خوێنڕشتن دابنرێت كە كۆتایی بۆ نییە بۆیە دەبێت چارەسەری ئاشتیانە هەبێت. لێرەدا دەبێت كورد زۆر هۆشیارانە و بەئاگایانەوە
Rojiwelat.mag@gmail.com
رەفتاری دانوستاندنی خۆی لە گەڵ توركیادا ئەنجام بدات ،چونكە كورد لە مێژووی خەبات و دانوستاندنی ئاشتیانەدا بەزۆر زیانبەخش بووە و پەڵی گەورەی لێكەوتووە و بۆ بەسەربردنی كات گفتوگۆی لە گەڵدا كراوە .واتە بەنیازپاكییەوە لە بەرانبەردا هەنگاو نەنراوە بۆ چارەسەری كێشەكە. 6ـ لە گەڵ هەموو ئەمانەشدا تاكو توركیا دەستور نەگوڕێت و یان باشتر بڵێن دەستكاری دەستوری نەكات ناتوانێت كێشەی ك��ورد و بەتایبەتی چەسپاندنی دیموكراتیەت بەگشتی لە توركیا بكات؛ چونكە دەستور بۆ جێبەجێكردنی هەر كێشە و مەسەلەیەك لەهەر واڵتێكدا شتێكی بنچینەیی و بنەڕەتیە بۆ چارەسەریكە ،ئەوەش بەمەرجێك رەزامەندی الیەنە جیاوازەكانی واڵتی تێدا بێت. بۆیە پێویستە بەمەترسییەوە هەنگاو لە گفتوگۆ و جێبەجێكردنی خاڵەكاندا بنرێت كە زیانی كورد و بزوتنەوەكەی لێ نەكەوێتەوە .دەبێت بەرانبەر هەر هەنگاوێك بۆ جێبەجێكردن لەهەر دووالوە وەكو یەك بنرێت ،نەك كورد هەر بچێتە پێشەوە و توركیاش لە ئاشتی خۆیدا چەقی بەستابێت، ئەمە نابێتە دانوستاندن و چارەسەركردنی كێشە و گرفتی نێوانیان. ئەمە لە الیەك بوەستێ كە باسمانكرد .لە هەموو گرنگتر و كاریگەرتر ئەوەیە ،نابێت و ناكرێت پەكەكە دەستبەرداری دوو شت بێت وەك: 1ـ چەكدانانی گەریالكان. 2ـ پاشەكشەكردن لەناو واڵتی خۆتدا ،كارێكی نەگونجاوە ،شوێنەكانی كە بەخوێن تیایدا خۆیان جێكردۆتەوە و تیایدا كەوتۆتە بەر كۆنترۆڵی گەریالوە ،ئەمڕۆ هەروا بەسوك و ئاسانی جێبهێڵن و پاشەكشەی تیادا بكرێت. 3ـ پاشەكشە بەرەوكوێ بۆ دەرەوەی واڵتی خۆت كارێكی تا بڵێی ناڕەوایە ،چونكە بچنە واڵتی تری بۆ نموونە سوریا یا ئێراق با كوردستانەكەشی بێـت دەس��ەاڵت��ی ن��اوەن��دی ئ��ەو واڵت��ان��ە لە رووی یاساییەوە ئەمە بە ڕەوا نازانن و بە پێ بارودۆخیش هەڵوێستیان دەگۆڕێت .بۆیە دەبێت و وا راستتر و گونجاوترە گەریالكانی پەكەكە چاالكی سەربازی بوەستێنێ و لە شوێنەكانی خۆیان بە بێ شەڕ بمێننەوە و لە حاڵەتی بەرگریدا بن و لە هەمانكاتیشدا ،خۆیان لەشەڕ بەهەر شێوەیەك بێت بپارێزن ،تەنیا لە حاڵەتێكدا نەبێ كە زیانیان پێ نەگات و لەو حاڵەتەدا دەبێت بەرگری لە خۆیان بكەن. مێژووی دوور و درێ��ژی گفتوگۆی بزوتنەوەی كورد ،لە گەڵ دەسەاڵتەكانی ناوەندیدا ئەوەی سەلماندووە كە كورد باجی گەورەی لەو رووەوە داوە و دواتر زیانی كاریگەری لێكەوتووە ،چونكە لە كاتی وەهادا دەشێت: 1ـ دەسەاڵت پیالنی شەڕی خۆی بگوڕێت و لە ئایندەی دوای گفتوگۆدا بەخراپ و بەگران لەسەر كورد بوەستێت. 2ـ دەسەاڵت لەو ماوەیەدا ،ئەو شوێنانەی گەریال تیایدا بااڵدەست بووە سەربازگەی گەورەی لێ
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
دابنێت و گۆڕانكاری تیا بكات و مینڕێژی تەواوی بكات. 3ـ كات بەسەربردن و ساردكردنەوەی گەریال لە خەبات و یا تیاندا دەسەاڵت هەوڵی ئەوە بدات كە پارچەپارچە بن و هێڵی جیاوازیان تێبكەوێت وەك الیەنی دژی شەڕ و الیەنی نەوەستانی شەڕ. بەتایبەتی لە كاتی شەڕ وەستاندندا ئەمە روو دەدات ،مێژووی بزوتنەوەكان شایەدی ئەمەن. واتە پەیدابوونی باڵباڵێن. ئەمجا لێرەوە روو دەكەینە تەورەی تری باسەكە كە گفتوگۆیە لە گەڵ توركیادا ،ئەویش ئەوەیە توركیا تاكو ئێستا نیازپاكی بەكردەوە پیشاننەداوە، ئەویش دەركەوتووە كە لە ئەنجامی دانوستاندنی پەرلەمانتارەكانی كورد لە گەڵ الیەنی دەوڵەتدا رەزامەندییان لەسەر ئەم شتانە پیشاننەداوە، وەك: 1ـ البردنی دەستەواژەی(توركبوون)واتا ،توركیا هەر توركە و بەس ،كە ئەمە هێما ناكات كە نەتەوەی تر لە توركیادا هەبن ،بێجگە لە تورك. كەواتە ئەگەر گۆڕان لە دەستوردا نەكرێت ئیتر چۆن چارەسەری دەبێت. 2ـ بوونی پەروەردە بەزمانی كوردی كە جێگای ناڕازی توركیا بووە لە گفتوگۆدا. 3ـ نەك بە بەرێوەبردن و حوكمی هەرێمی وەكو شێوەی باشوری كوردستان لە توركیا رازی نەبوونە ،بەڵكو بە شێوەی ویالیەتیش رازی نەبوونە ،واتە لەهەر ویالیەتێكدا هەڵبژاردن بكرێت و كێ سەركەوتوو بوو والی ویالیەت لەو بێت. ئەمانە سادەترین مافی نەتەوەن كە لە واڵتی پێشكەوتوی دیموكراسیدا بە بێ شەڕ چارەسەر دەكرێن .لە الیەكی ترەوە تاكو ئێستا توركیا زیندانە سیاسیەكانی كوردی كە بەهەزاران كەس بەندكراون بەرەڵاڵ نەكراون ،ئەمە بێجگە لە سەدان رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری شارەوانیەكان و پەرلەمانتارە بەندكراوەكانی بەدەپەش. دەكرا پێش كشانەوەی گەریال ،توركیا ئەم هەنگاوە بۆ نیازپاكی لەچارەسەركردنی كێشەی كوردی باكور بنێت ،كە چی لە شوێنی خۆیدا وەستاوە و چاوەڕوانی ئەوەیە گەریال بكشێتەوە ،بەئاسانی واڵتی بۆ وااڵ ببێت .دڵنیام لەمەدا كوردی باكور و بزوتنەوەكەی زیانبەخش دەبێت ،چونكە خەباتی كوردی باكور لە ئێستادا گەیشتۆتە چلەپۆپە و گەریال گورزی گوجكبڕ و كاریگەری لە توركیا دەوەشاند .بۆیە حەز دەكات دانوستاندن بكات. لێرەدا من مەبەستم ئەوە نییە دژی ئاشتی و دانوستاندنی بەرانبەرێ بم و حەز لە شەڕ بكەم، نەخێر بەاڵم نیازپاكی لە گفتوگۆدا لە دوورەوە هەست پێدەكرێـت و كورد وتەنی تاریكە شەو لە ئ��ێ��وارەوە دی���ارە ،چونكە نەیارانی كورد لەهەرچوارالوە كوردیان قەبوڵ نییە و لە دڵەوە مێژووی سەدان ساڵە سەلماندۆیەتی كە تورك و عەرەب و فارس كوردیان ناوێت و كورد ناگرنە خۆیان ،ئەگینا چی بێت لە ئاشتی خۆشتر. دەمەوێت ئەوە بڵێم كێشەی كورد زەحمەتییەكەی لەوەدایە كە ئەم دەسەاڵتانە لە ك��ورد ناگەن
37
وتار
واتێیگەیشتوونە كە ك��ورد دەب��ێ بندەست و كویلەی ئەوان بێت .بۆ كوردیش ئەمە مەحاڵە، سەرێكە و هێناوێتی ،یا بەمردن یا بە ئازادی گەردن ئەگینا تازەبەتازە بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە، بارودۆخی نیودەوڵەتیش یار و یاوەری كورد و گەالنی ژێردەستە .لێرەدا ئەوەی گرنگە پێویستە كورد لەناو رۆشنبیران و بیرمەندان و هونەرمەندانی پێشكەوتووی ئەوستی نەتەوەیەدا دۆست و هاوڕێ پەیدا بكات و بۆ كوردستان بانگ بكرێت و لەنزیكەوە لەگەڵیاندا دوستانە مەسەلەی كوردیان بۆ شیبكرێتەوە كە كورد دژی ئەوان نین و لەسەر خاكی خۆیدا داوای مافی نەتەوەیی خۆی دەكات و بەپێچەوانەش دەبێت پاڵپشتی ئەوان ن .واتە ئاڵۆزی و سەختی كێشەی كورد لە تێنەگەیشتنی بەرانبەردایە ،كورد پێویستە هەوڵی نەمانی ئەم تێنەگەیشتنە بدات و كەسانی وەكو ئیسمائیل بێشكچی بۆ خۆی زۆر بكات و لێیانەوە نزیك بن. لە هەموو سەرنجڕاكێشتر كورد بەدرێژایی مێژووی بزوتنەوەكانی زیانی گەورە و قورسی لە ئەنجامی گفتوگۆ و شەڕ راوەستاندن لێكەوتووە .بەشێوەیەك بووە دواتر خراپتر و توندوتیژتر كەوتوونەتە وێزەی میللەت و بزووتنەوەكەی كە بەئاگر و ئاسن تەڕ و وشكیان پێكەوە سووتاندووە ،هەوڵی لەناوبردنی سەركردە و كادیرە پێشكەوتووەكانی كوردیان داوە ،لەم رووەوە نموونە زۆرە ،وەك لەناوبردنی سمكۆی شكاك بەفێل ،هەوڵی سەرنەكەوتوو بۆ تیرۆركردنی مەالمستەفا ،تیرۆركردنی دكتۆر قاسملو و ...هتد. بۆیە پێویستە پەكەكە هەر هەنگاوێك بەهۆشیاری و بەئاگایی و مەترسییەوە بنێـت .وات��ە هەر هەنگاوێك بەرانبەر هەنگاوی جێبەجێكردنی توركیا بۆ كورد بنێت .دەبێت پەكەكە بنگە و شوێنە قایم و ستراتیژییەكانی بۆ نموونە لە قەندیل لە دەست نەدات و پێگەیەكیان لەو شوێنانە بمێنێتەوە .لە كۆتاییدا دەڵێم گویم لێدەگرن زەریفە ،نایگرن بەپێچەوانەی شیعرەكەی حاجی قادری كۆییەوە كورد و ئێوە دوور بن لە بەاڵ .هەروەها پێویستە كورد هەمووان بزانین ئەم سەدەیە ،سەدەی كوردە و بارودۆخی ناوچەكە و دنیاش لەبار و گونجاوە بۆ رزگاری و سەركەوتنی كورد و یەكالیی كردنەوەی كێشەی كورد و توركیاش زۆر لەم بارودۆخەی كە ناونراوە بەهاری عەرەبی ترساوە هەرچەندە دەبێت بەهاری كورد بێت ،نەك عەرەبی؛ چونكە سەدەی رابردوو بەتایبەتی دوای جەنگی یەكەمی جیهانی بەهاری ع��ەرەب ب��وو .ئێستا بەهاری كوردە ،ئەگەر رەفتاری گونجاو و دروست بنێت، دەرفەت رەخساوە گەر بزانێت بیقوزێتەوە ،چونكە دەوڵ��ەت��ە دەس��ەاڵت��دارەك��ان��ی س��ەرك��ورد ئێستا بەدەردی كوشندەی خۆیانەوە تالونەتەوە و ئااڵون و هێزی هەڕەشە و گوڕەشەیان نەماوە ،ساتمە بكەن دگانیان دەشكێت .باشترین نموونە: سەیری سوپاكەی مالیكی بكەن ،چۆن بەدەست چەكداران و هێزە خیلەكییەكانی عەرەب و ئەمالو ئەوالوە گیریان خواردووە.
چاوپێكەوتن
38
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
Rojiwelat.mag@gmail.com
سەبری ئۆك؛
قۆناخ ،قۆناخی رزگاری دیموكراتیك و ژیانێكی ئازادە ئ��ەن��دام��ی ك��ۆن��س��ەی ب��ەرێ��وب��ەرای��ەت��ی كۆماجڤاكێن كوردستان "سەبری ئۆك" لەم دیدارەی"رۆژی واڵت"دا ،تیشكدەخاتە سەر كشانەوەی گەریالكانی هێزەكانی پاراستنی گ��ەل بۆ هەرێمەكانی پاراستنی میدیا و دەڵێت":هیچ حیساباتێكی جۆدامان لەم كشانەوەدا نییە و ئەو گەریالیانەش دەكشێنەوە ،تەنیا لە پێگەی پاراستنی رەوادا دەبن و هەڕشە نین بۆ سەر هیچ الی��ەن��ێ��ك��ی��ش ،ب��ا ك���ەس ب��ە گ��ۆم��ان��ەوە ن��زی��ك ن��ەب��ێ��ت" ،ه��اوك��ات ئ��ۆك ئ��ام��اژە بەهەوڵەكانیان بۆ بەستنی كۆنفرانسی ن��ەت��ەوەی و داخستنی سنوری رۆژئ���اوای كوردستانیش دەك���ات و دەڵ��ێ��ت":ل��ەم كاتەدا كە باسی كۆنفرانسی نەتەوەییە، داخستنی دەروازەی سنوری نێوان رۆژئاوا و باشور خزمەت بە گەلەكەمان و یەكێتی نەتەوەیی ناكات و خۆبەخۆ داگیركەران هەموو دەرگاكانیان لە كورد داخستووە، ناكرێت كوردیش بە رووی ك��ورددا دەرگا دابخات". مەدیا دێرسیم
پرسیار /نامەكەی رێ��ب��ەری گەلی كورد كە لە ن���ەورۆزدا خوێندرایەوە ،لە ئاستی دون��ی��ادا دەن��گ��دان��ەوەی هەبوو و گەلێك گوڕانكاریشی لە گەڵ خۆیدا هێنایە ئاراوە. ئێوە ئەم قۆناخەتان ناو لێناوە ،قۆناخی بەدیموكراتی بوون ،ئەم قۆناخە بەگشتی چۆن شرۆڤە دەكەن؟ وەاڵم /ئەو نامەیەی رێبەرایەتیمان كە لە نەورۆزی ئەمساڵدا لە ئامەد خوێندرایەوە ،ناومان لێكردووە، دكلراسیۆن و مانیفستۆیەكی نوێ .بێگومان بۆ ئێمە ئەم قۆناخە ،واتایەكی ستراتیژی هەیە. رێبەرایەتی رەوشی جیهان ،رۆژهەاڵتی ناوین ،ئەو هێزەی كە تێدایە و رەوشی مرۆڤایەتی كە ئەمڕۆكە تێدا تێپەڕدەبێت و رەوشی هێزە داگیركەرەكانیشی بەگشتی لەبەرچاو گرتووە و جارێكی تر هەموو ئەمانەی ئانالیز و شرۆڤە كردەوە .رێبەرایەتیمان هەوڵیدا هەنگاوێكی ستراتیژی هەڵبگرێت .لەبەر ئەمەش ئێمە ئەم قۆناخە ،وەكو قۆناخێكی نوێ دەبینین .ئەم قۆناخەش ،قۆناخێكی سیاسی،
كۆمەاڵیەتی و دیموكراسیە .هەتا ئێستا گەلەكەمان بە تێكۆشانی خۆی ،گەلێك سەركەوتنیان قازانج كردووە ،رێبەرایەتیش دەڵێت":مرۆڤی كورد كە لە كۆنەوە لە كەسایەتی خۆی دابڕابوو ،جارێكی تر بووەوە خاوەن كەسایەتی خۆی" .بەم شێوەیەش پێش لە گەلێك مەترسی گ��رت ،چونكە ئێدی
نە مۆمكینە گەلی كورد بە رێگەی تواندنەوە لە رێگەكەی دوور بخرێتەوە و رێگە لەمەش گیراوە؛ چونكە بەدەركەوتنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان كەلتورێك ئاوا كراوە .كەسایەتیەكی نوێ بونیادنراوە ،لەبەر ئەوەی كە شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی كوردی گرتە دەست و لەنوێیەوە
Rojiwelat.mag@gmail.com
شۆڕشی بەرپا كرد .هەروەها رێ لە كۆمەڵكوژیی گرت .داگیركەران لە مێژووی گەلەكەماندا گەلێك ئێش و ئ��ازاری��ان بەسەرماندا هێناوە ،وەكو كۆمەڵكوژی و قڕكردن .ئێدی داگیركەرانی سەر كوردستان ،ناتوانێن ئەم یەكە بكەن و ناشتوانن هیچ ئەنجامێك بەدەست بخەن. هەتا ئێستا گەلێك دەرفەت لە دەستماندا بوو، ئێمە ئەنجامماندا ،ب��ەاڵم هەندێك شتی تریش هەیە كە ئێمە ئەنجاممان نەداون .لەبەر ئەمەش رێبەرایەتیمان ووتی":ئەگەر دەرف��ەت هەبێت، زەمینەی ئەمە دروست ببێت و دەوڵەتی توركیاش ئامادە بێت و هەنگاوی بەرچاو هەڵگرێت لە الیەنی هزریەوە گۆڕانكاری مەزن بێتە ئ��اراوە ،ئێمەش دەتوانین ئەو ئامانجانەی كە بەنیوەچڵی ماونەتەوە بە تێكۆشانێكی سیاسی بەئەنجام بگەینین. نامەكەی رێبەر ئاپۆ تەنیا بۆ گەلی كورد نەبوو، بەتایبەتی بۆ گەلی توركیاش بوو ،بۆ كەم نەتەوە و گروپی ئاینی و بۆ هەموو كەسێِكی ئازادیخواز، گرنگ و هەڵوێستێكی مێژوویی بوو .هەروەكو دەزانرێت ،هەموو پرسەكانی رۆژهەاڵتی ناوین كاریگەریان لەسەریەكتر هەیە ،بەتایبەتی كاتێك باس ،باسی پرسی كورد بێت ،زیاتر لە هەموویان كاریگەری خۆی هەیە و بەكاریگەرە .بۆ ئەوەش ئەم هەڵوێستە بۆ گەلی كورد و بۆ هەموو گەالنی رۆژهەاڵتی ناوین ،هەڵوێستێكی نوێ بوو .بۆ ئەوەی ژیانێكی برایانە و پێكەوەژیان بەیەكەوە پێك بێت ئەم هەڵوێستە لەگەڵ خۆیدا گەلێك دەسكەوت و سەركەوتن بەدەست بێنێت .رێبەرایەتی ئێمە لەم بابەتەشدا ب��اوەڕی ت��ەواوی بەخۆی هەیە و بزوتنەوەكەشمان ئەم قۆناخە بەباشی تێدەگات و دەیەوێت لەسەر بنەمای گرنگی ئەم قۆناخە هەنگاو هەڵگرێت و ببێتە وەاڵمدەرەوەی قۆناخەكە ،بەاڵم هەر شتێك بە ئێمەوە دەست پێناكات و سنوردار نابێت و بە ئێمەش كۆتایی نایەت .لە دەرەوەی ئێمەش كەسی تر هەیە بەتایبەتی دەوڵەتی توركیا و هەڵسوكەوتی ئەوانیش گرنگە. پ��رس��ی��ار /قۆناخێك ك��ە ئ��ێ��وە دەس��ت��ان پ���ێ���ك���ردووە ن��ەت��ەن��ی��ا س��ی��اس��ی��ە ،لە هەمانكاتیشدا كۆمەاڵیەتیە ،ئێوە ئەم قۆناخە لە چ ئاستێكدا بەرێوە دەب��ن و ئاستی ئامادەكاریەكانی ئێوە چییە؟ یان با بڵێن ئێوە هەتا ئێستا چیتان كردووە؟ وەاڵم /كاتێك كە ئێمە دەست بەم قۆناخە دەكەین ئەوە بەو واتایە نایەت كە ئێمە تێكۆشانەكەمان رادەوەستاندبێت یان تێكۆشان كۆتایی هاتووە. بەپێچەوانەوە نوێ دەست پێدەكات ،بەاڵم ئەم تێكۆشانە بە شێوەیەكی نوێ بەرێوە بچێت. ئ��ەم ج��ارە تێكۆشان بە باوەڕیەكی مەزنتر و بەهێزتر كە پشت بە زانستێكی نوێ دەبەستێت، تێكۆشانەكەمان درێژە دەكێشێت .لەم بابەتەدا ئامادەكاری ئێمە هەیە ،هەم لە الیەن بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان و هەمیش لە الیەن
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
گەلەكەمانەوە ئامادەكاری پێویست پێكهاتووە. لەبەر ئەوەش لەمەوبەدواش ئەركی كۆمەڵگا قورستر دەبێت ،چونكە رۆڵی كۆمەڵگە و دام و دەزگای مەدەنی گرنگتر دەبن .ئەركی ئێمەی دیموكراتی، سیاسی و كۆمەاڵیەتی زیاتر زەق دەب��ن��ەوە. بەتایبەتی سیستەمی بزوتنەوەكەمان و پارادایمی رێبەرایەتی بەژیانی كردن و لەسەر ئەم بنەمایەش گەل بەرێكخستن و لەناو كۆمەڵگادا ئیرادەی گەلی كورد بە شێوەیەكی دیموكراتیك نیشاندان گەلێكی گرنگە و ئەركی ه��ەرە لەپێشینەیە .هەروەها ئێمە دەمانەوێت لەم قۆناخەدا سیاسەتێك كە پشتبەستوو بە هەنگاوی سیاسی و دیموكراتی بێت هەڵبگرین .لەبەر ئەمەش دەمانەوێت لەم قۆناخەدا هەڵوێستی بزوتنەوەكەمان زیاتر و روونتر بۆ هەركەسێك ئاشكرا بكەین و دەمانەوێت لە رابردوو زیاتر ،تێكۆشانی ئەم یەكە بكەین. پ��رس��ی��ار /ه��ەت��ا ئێستا چ��ەن��د گروپێكی گەریال گەڕاونەتەوە دواوە ،لەم بابەتەدا بەرنامەی ئێوە چییە؟ پ��اش ئ��ەوە ئەم هێزانەتان هەموو كێشانەوە ،ئەم هێزانە لە چ پێگەیەكدا دەبن یان با بڵێین ئەم هێزانەتان چی دەكەن؟ وەاڵم /ه��ەت��ا ئێستا چ��ەن��د گ��روپ��ێ��ك لە گەریالكانمان كشاونەتەوە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا و هێدی هێدی هەموو گروپەكانی تریش وەرن��ەوە ،لە ئێستادا هەندێك لە گەریالكانیش لەناو رێگەدان .كێشانەوەی گەریال هەم لەسەر بڕیاری رێبەرایەتیمانە ،هەمیش پێویستیەكی ئەم قۆناخەیە .گەلێك گفتوگۆ لەم بابەتەدا دێنە ئاراوە و گەلێك گۆمان و دوودڵیش هەیە لەبەر ئەوەش ئەم بابەتە جێ شرۆڤە و گفتوگۆیە .ئەو گروپانەی دێنەوە باشوری كوردستان ،بەشێوەیەكی ئاشكرا ووتوومانە و جارێكی تریش دووپاتی دەكەینەوە كە ،كشانەوەی گەریال لەبەر حیساباتێكی جۆداتر نییە .هەندێك كەس بە گۆمانەوە نزیكدەبنەوە و دەڵێن":پەكەكە هێزی خۆی دەكشێنێتەوە، ئاخۆ حیساباتی شاراوەی ئەوان هەیە؟ یان ئەو هێزانەیان لە دژی ئێران بەكار بێنن و شەڕ بكەن؟ هەروەها ئێراقیش ناڕەزایی بوونی خۆی هێناوەتە زمان و دەڵێت":ئاخۆ پەكەكە هێزی خۆی بۆ كەركوك دەكشێنێتەوە؟ ئێمە ئەمە بە ئاشكرا و ڕاشكاوانە دەڵێن كە گۆمانی بەم شێوەیە لەجێ خۆیدا نییە و راستیش نییە .كێشانەوەی هێزەكانی پاراستنی گەل لەبەر پێویستی ئەم قۆناخەیە .ئێمە دەمانەوێت لە باكوری كوردستان قۆناخێكی نوێ دەست پێبكەین ،ئەم قۆناخەش خۆی لەخۆیدا پڕە لە سیاسەت و لە رێگەی مۆزاكرەوە دەمانەوێت لەم هەڵمەتەدا ئەنجام بەدەست بێنین .لەسەر ئەم بنەمایەش هێزەكانمان دەكشێنینەوە ،نە ئێمە هێزەكانمان بۆ ئێران ،ئێراق و دەوڵەتی تر و بەئامانجی شەڕكردن دەكشێنینەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئەم قۆناخەمان دەست پێنەكردووە.
39چاوپێكەوتن
ئێمە ئەمەمان لە لێدوانە راگەیاندنیەكەماندا باس كردبوو ،بەڵكو كەم بێت ،بەاڵم هیچ حیساباتێكی ئێمەی سەربازی لەبەرامبەر بە دەوڵەتی ئێراق نییە .بۆ ئێرانیش بەهەمانشێوەیە .كاتێك ئێمە هێزەكانمان دەكشێنینەوە سنورەكانی باشوری كوردستان ،ئەمە لەسەر حیساباتێكی تری سەربازی ناكەین .ئێمە رێباز و پارادایمی رێبەرایەتیمان بەبنەما دەگرین ،ئەوەش رێبازی و خەتی سێیەمینە .ئەم قۆناخە بگاتە سەركەوتن و نەشگاتە سەركەوتن ،هەڵوێستی ئێمە لەبەرامبەر بەو دەوڵەتانەی بابەتی گفتوگۆن ناگوڕدرێت. لە وەاڵمی پرسیاری ئەوەی كە ئاخۆ هێزەكانمان لە چ پۆزسیۆنێكدا بن؟ دەڵێم؛ هێزی گەریال هیچ جارێك بێ پەروەردە نابێت ،چونكە ژیانی ئێمە خۆی لە خۆیدا پەروەردەیە .بەگوێرەی راستی ئەم قۆناخە و بەگوێرەی هەلومەرجێكو تێدا دەژین ،بێگومان هێزی گەریال خۆیان پەروەردە و بەرێكخستن بكەن و بەرنامەی ئێمە هزری ،سیاسی و رێكخستنی و سەربازیش هەبێت .بێگومان هێزێكی سەربازی دەبێت پەروەردەی خۆی سەربازی ببینێت و خۆی بۆ هەر ئەگەرێك ئامادە بكات .هۆكاری سەرەكی كشانەوەی هێزەكانیشمان ،ئاواكردنی دەرفەتی گفتوگۆ ،مۆزاكرە و قۆناخێكی سیاسیە .بێگومان لە راب��ردوو زیاتر و بەباوەڕتر ،دیسپلینی خۆی ژیانی بەرێكخستن تر بكات. پ��رس��ی��ار /ل���ەم ق��ۆن��اخ��ەدا پیالننامەی چواركۆنفرانس دیاری كراوە ،كۆنفرانسی ئەنكەرە پێكهات ،ئەوانی تریش لە دەستی ئامادەكاریدان ،ئێوە كۆنفرانسی ئەنكەر چۆن دەبینن و ئامادەكاریتان بۆ بەستنی كۆنفرانسەكانی تر لە چ ئاستێكدایە؟ ه��اوك��ات ئێوە ل��ەو كۆنفرانسانەدا چە هیوایەكتان هەیە؟ یان با بڵین ،دەتانەوێت بەم كۆنفرانسانە چی بەدەست بخەن؟. وەاڵم /ئ��ەم قۆناخەی كە ب��ەرێ��وە دەچێت، راستەوخۆ لە الیەن رێبەرایەتیمان و بە پێشنیاری ئ��ەو پێشخراوە .ئ��ەو چ��وار كۆنفرانسەش كە پێكبێن ،كۆنفرانسی ئەنكەرە دروست بوو ،ئێمە ئەو هەڵوێستەی لە كۆنفرانسەكەدا دەركەوت گرنگ دەبینین .لەبەر ئەوەش ئێمە بەم كۆنفرانسانە، كۆمەڵگایەكی دیموكراتیك دەكەینە ئامانجی خۆمان .لە گەڵ رۆشنبیر ،شۆڕشگێڕ ،ئەكادیمسین، كەسانێك كە نەبزی كۆمەڵگا دەگرن ،سوسیالیست و ژنان ،ئێمە ئیرادە و هەڵوێستەكانی ئەوان بە گرنگ دەزانین .هەروەها هەڵوێستی ئەوانەش لەم قۆناخەدا كە چییە بەیەكەوە باس و گفتوگۆی لەسەر دەكەین .ئێمە خۆمان ئەم كۆنفرانسەمان تەعقیب كرد و هەڵسەنگاندنمان بۆ كرد ،وەكو سێ كۆنفرانس بەرێوە چوون .خۆی لەخۆیدا دانیشتنی كۆتایی بەیەكەوە بوو .بەگوێرەی قەناعەتی ئێمە گفتوگۆیەكی بەرفراوان پێكهات و ئەو كۆنفرانسە گەیشتە ئامانجی خۆی .لە الیەكی تریشەوە ئەو
چاوپێكەوتن
40
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
كەسانەی بەشداریان لە كۆنفرانسەكەدا كرد ،ئەو كەسانەن كە كۆمەڵگە پێیان باوەڕ دەكات و ئەم كۆنفرانسە رۆڵێكی مەزنی لە ئەستۆ گرت و هەموو ئەو كەسانەی لە كۆنفرانسەكەدا رەنجیان داوە و بەشداریان كردووە ،ساڵو و پیرۆزباییان لێدەكەین. بێگومان لە رۆژەڤماندا ئەو كۆنفرانسەی لە باكوری كوردستان و لە شاری ئامەد پێكبێت ،گرنگیەكی تایبەتی دەبێت .ئەم كۆنفرانسەش پێویستە هەتا پانزدەی مانگ پێكبێت ،ئامانج لەم كۆنفرانسە ئاڵوگۆڕی را و بیروبۆچوونی گەلی كوردە لەم قۆناخەدا .ئاخۆ كورد چۆن لەم قۆناخە دەڕوانێت، پێشنیاری خۆدی گەل چییە و دەرخستنە راستی ئیرادەی خۆی گەلە لەم قۆناخەدا گرنگە .هەروەها ب��ۆ چ��ارەس��ەری چ��ە رێنمایی ،م��ۆدی��ل و چی پێشنیارێكی گەلی كورد هەیە ،دەمانەوێت بزانین. وەك��و دەزانرێت لە ئێستادا رۆژەڤ��ی سەرەكی توركیا گوڕانكاری دەستوری بنەڕەتی توركیایە، لەبەر ئەمەش پێویستە مافی گەلی كورد بە چە شێوەیەك لە دەستوری بنەڕەتی توركیادا بەجێ بێت .هەروەها بۆ چارەسەری دەستورێكی چۆن پێویستە ،لەم كۆنفرانسە كورد ئیرادەی خۆی نیشان دەدات .بێگۆمان ئەمە یەكەمین جارە كۆنفرانسێكی بەم شێوەیە ساز بكرێت .لەم كۆنفرانسەدا هەموو حزب ،هێز و الیەن ،كەسایەتی ئاینی و نوێنەرایەتی عەشیرە كوردانیش ئامادە دەبن .لەم بابەتەدا هیوادارین كە ئەم كۆنفرانسە رۆڵی خۆی بەباشی پێكبێنێت .ئێمەش وەكو بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان هیوای و خواستەكانی خۆمان و پێشنیارەكانمان لە گەڵ ئەواندا ئاڵوگۆڕ دەكەین و جۆش و هەیەجانی خۆمان دەدەین ئەوان و لەوانیش جۆش و هەیەجان وەردەگرین. هاوكات كۆنفرانسی ئەوروپاش لە رۆژەڤدایە، لەو كۆنفرانسەشدا گەلێك كەس بەشداری بكەن و لەماوەی دوو مانگدا پێویستە ئەنجام بدرێت. نەتەنیا گەلی ك��ورد بەشداری ئەم كۆنفرانسە دەبن ،بەڵكو دۆستانی گەلەكەشمان بەشداری دەكەن .ئێمە ئەم كۆنفرانسە بەگرنگ دەزانین، چونكە نەتەنیا كۆمەڵگەی كورد لە هەندەران، بەڵكۆ دۆستانی گەلەكەمان ،دام و دەزگا مەدەنی و نێودەوڵەتیەكانیش و كەسایەتی سیاسی و دیپلۆماتیك كە خاوەن هۆشیاریەكی زانستین، تێكدا بەشدار بن .لە گەڵ ئەمەش هەرچەندە گەلەكەمان لەژێر هەلومەرجی سەخت و دژواردا چوونەتە دەرەوەی واڵتیش ،بەاڵم جارێكی تر رێكخستنی خۆیان ئاوا دەكەن و بەشداری قۆناخی چارەسەری دیموكراتیك دەبن. كۆنفرانسی چوارهەمین ،كۆنفرانسی نەتەوەییە. وەكو هەركەسیش دەزانێت و گەلێك جارانیش باسی لێوەكراوە و ل��ەدەرەوەی ئێمەش گەلێك رێكخستنی تریش كردۆیانەتە رۆژەڤ��ی خۆیان، بەاڵم هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت ،پێكنەهاتووە و هەنگاوی بەرچاویش بۆ ئەم مەبەستە نەنراوە.
ئەمەش كەم و كوڕتیەكی گشتیە .رێبەرایەتیمان جارێكی تر پێویستی ئەم كۆنفرانسە دەبینێت و كردۆتەوە رۆژەڤی ئێمەی كورد .وەكو بزوتنەوەی ئێمەش ئەمە بە پێویستی دەزانین ،لەسەر ئەم بنەمایەش دەستمان بە كار ك��ردووە و لە گەڵ گەلێك رێكخستن و ئەحزاب چاوپێكەوتنمان ئەنجامداوە ،ل��ەوان��ە "پ د ك"" ،ی ن ك"، گۆران ،یەكگرتووی ئیسالمی و كۆمەڵی ئیسالمی و گەلێك ح��زب و هێزی تر چاوپێكەوتنمان ئەنجامدا .هەروەها لە دەرەوەی هێزەكانی باشوری كوردستانیش چاوپێكەوتنمان ئەنجام داوە .لەو چاوپێكەوتنانەدا ،گفتوگۆی پێویست سەبارەت بە گرنگی كۆنفرانسی نەتەوەیی پێكهاتوون و را و بۆچوونیش ئاڵۆگۆڕ كراون .ئەگەر ئەم دیدار و ئاڵۆگۆڕی بیرورا درێژەی هەبێت ،باوەڕ دەكەین كە كۆنفرانسی نەتەوەیی لەماوەیەكی كەمدا روونتر و ئاشكراتر بێت ،چونكە بەسااڵنە ئەم بابەتە لە بزوتنەوەكەماندا رۆژەڤی سەرەكیی ئێمەیە ،پاش ئەو دیدارانە ئێمە هیوادارین و باوەڕ دەكەین كە لەماوەیەكی كەمدا بەئەنجام بگات. پرسیار /ئێوە كۆنفرانسی كەنەكە كە لەم ماوەیەدا پێكهات ،چۆن دەبینن؟ وەاڵم /ل��ەم ماوەیەشدا كۆنفرانسی كەنەكە پێكهات ،ئەوانیش بەسااڵنە لە دەرەوەی واڵت كارو باری رێكخستنی و سیاسی بەرێوە دەبەن ،بەاڵم پاش ماوەیەكی دوور و درێژ ئەمە جارێ یەكەمینە كە كۆنفرانسی ئاسایی خۆی و بەبەشداربوونێكی بەو شێوازە گەرم و گۆڕ و بەهێز پێك دێنن. بەشداربوون لەهەر چوار بەشەكەی كوردستان پێكهات ،زۆرینەی حزب و رێكخستنی كوردان بەگشتی بەشداریان تێدا كرد و لەبواری ئاڵۆگۆڕدا كۆنفرانس گەلێك جۆش و هەیەجانی لەگەڵ خۆیدا ئافراند ،ئەمەش مایەی دڵخۆشیە بۆ گەلەكەمان. پ��رس��ی��ار /ئ��ێ��وە خ��ۆت��ان ش��ەخ��س��ەن لە گ���ەڵ یەكێتی نیشتمانی ك��وردس��ت��ان چاوپێكەوتنتان ئ��ەن��ج��ام��دا ،ه��اوك��ات چاوپێكەوتنی تریش ه��ەب��وون ،بە رای ب��ەرێ��زت��ان ئاستی ئ��ام��ادەب��وون��ی هێز و الیەنەكانی تری كورد بۆ یەكێتی نەتەوەیی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ وەاڵم /لە دیدارەكانماندا هیچ كەس و الیەنێك ناڕەزایەتی خۆی لەم بوارەدا نیشان نەداوە ،واتا هەری كەم كەس نەیگووتووە ئێمە لە دژی یەكێتی نەتەوەیین .لەم بابەتدا هەرە گرنگ ،ئەوەیە كە ئەم هێزانە ،چەندە لەدڵەوەن و لەدڵەوە نزیك دەبن و چەندە ئامادەن ،ئەمەش لەهەموو شتێك گرنگترە. راستە ئێمە لە گەڵ یەكێتیش چاوپێكەوتنمان ئەنجامدا ،بەاڵم ئەم چاوپێكەوتنە تەنیا لەسەر بنەمای كۆنفرانس نەبوو .دیدارەكەمان لەسەر قۆناخەكە بەگشتی بوو .بەتایبەتی ئەو قۆناخەی كە لەباكوری كوردستان دەستی پێكردووە .ئێمە
Rojiwelat.mag@gmail.com
زیاتر رامان وەرگرت و زیاتر ئاگاداریماندا .بێگومان خاڵێكیش كە گفتوگۆی لەسەر كرا ،كۆنفرانسی نەتەوەیی بوو .لە هەموو دیدارەكانماندا گەرمبوون، جۆش و هەیەجان هەبوو و هەركەسیش پێویستی كۆنفرانسی نەتەوەیی قەبوڵ دەكات .لە هەموو چاوپێكەوتنەكانماندا ئەم راستیەمان بەچاو دیت و ئەمجارەش كارو بارەكانمان بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانسی نەتەوەیی بەئەنجام بگات و ئێمە هیوادارین ئەمەش لە نێوان چەند مانگێكدا پێكبێت. پرسیار /ئێوە بابەتی هاواڵتی و پێكەوەژیان لە توركیادا چۆن هەڵدەسەنگێنن و لەم ب��وارەدا ئێوە دەستورێكی بنەڕەتی چۆن پێشنیار دەكەن؟ وەاڵم /كاتێك ك��ە ئێمە قۆناخێكی نوێ دەستپێدەكەین ،ه��ەروەه��ا ك��ە ل��ەس��ەرەت��ای قسەكانمدا باسم كرد ،ئێمە دەست لە تێكۆشان بەرنادەین و تێكۆشانەكەمان راناوەستێنین .ئەم پرسە خۆی بابەت و هۆكارێكە بۆ تێكۆشان. لەم بابەتەدا هەم دی��دار و هەمیش مۆزاكرە و تێكۆشان هەیە و پێكدێن ،ئەگەر گەلی كورد بڵێت خۆ قۆناخێك دەستی پێكردووە و خۆی بەرێوە دەچێت ،ئەمە مایەی پەسەند نییە و كاتیش ئەمە پەسەند ناكات .پێویستە ئێمە لە رابردوو زیاتر كار و خەبات بكەین ،هەروەها دەبێت ،ئێمە مافی گەلەكەمان راست و دروست بەزمان بێنین و بەم شێوەیەش بكەینە رۆژەڤی هەركەسێكیش .لەبەر یەكە پێویستە لە دەستوری بنەڕەتیدا مافی گەلی كورد قەبوڵ بكرێت و تەنیا رەنگی نەتەوەیی پێش نەخرێت .یان ئەوەتا دەوڵەمەندی هەموو گەالن لە دەستوری بنەڕەتیدا باس بكرێت ،یان ئەوەتا تەنیا لەسەر ناوی نەتەوەیەكی دەستور ئامادە بكرێت. ئەگەر وەها بێت ئێمە دەستورێكی بەم شێوەیە راست نابینین .راستیەكی لەمێژینەی ناوچەكە هەیە و دەوڵەمەندیەكی نەتەوەیی ،ئایینی، ئەتنیكی و مەزهەبی و كەلتوری هەم لەكوردستان و هەمیش لەتوركیا بوونی هەیە و ئەمەش ئینكار ناكرێت .ناكرێت ئێمە چاوپۆشی لەوانە بكەین، پێویستە ئێمە ئەم راستیە ببینین و هاوكات لەبەرامبەر بەمەش رێزدار بین .بە پێچەوانەوە بە جێگەی ئەوەی ئێمە سەرپۆشیان بۆ دابنین و چاوپۆشیان لێبكەین ،دەبێت ئەوانە بكەینە خاوەن ئیرادە و لە دەستوری بنەڕەتیدا بە گوێرەی ماف و ئازادیەكانی خۆیان شوێنیان دیاری بكرێت .ئەوەی هەرە گرنگە لەبواری ناسنامەدا پشت بەیەكڕەنگی نەبەسترێت ،ناسنامەیەك سەردەست و ئەویتر بندەست لەالیەن هیچ كەسێكەوە قەبوڵ ناكرێت، بۆ ئێمە هەمیشە بەرابەری و پێكەوەژیان گرنگە، هاوكات دەبێت جەوهەری دەستوری بنەڕەتی ئازادی و دیموكراتیك بێت. پ��رس��ی��ار /وەك��و ئ��ێ��وەش ئ��اگ��ادارن لەم
Rojiwelat.mag@gmail.com
ماوەیەدا جارێكی تر حكومەتی هەرێمی كوردستان دەروازەی سنوری رۆژئ���اوا و باشوری كوردستانی داخستووە .لە كاتێكدا ئ��ام��ادەك��اری ب��ۆ كۆنفرانسی نەتەوەیی دەك��رێ��ت ،داخستنی دەروازەی سنوری چ واتایەكی هەیە؟ ه��ەروەه��ا ب��اس لە دەربازبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوای كوردستان دەك��رێ��ت ،ئاخۆ ئەمە چەندە راستە؟ وەاڵم /لەهەرچواربەشی كوردستان ،گەلەكەمان دەیەوێت شتێك ببیستێت و ببینێـت ،ئەویش ئ��ازادی و یەكێتی گەلی ك��وردە .شتێك كە لەم قۆناخەشدا گفتوگۆی لەسەر دەك��رێ��ت ،تەنیا ئەمەیە .لە دەرەوەی ئەم بابەتە داخستنی سنور، هێز لەبەرامبەر بەیەك ئامادەكردن ،بێگومان خزمەتی یەكێتی و رزگ��اری گەلی كورد ناكات. دەبێت لەنێوان هەندێك رێكخستنی رۆژئ��اوای كوردستانیش هەندێك پرسگری هەبن ،بەاڵم ئەوە نابێـتە هۆكارێك بۆ ئەوەی هەندێك كەس خۆی لە رۆژه��ەاڵت ،باشور ،یان باكور بەشێوەیەكی سەربازی ئامادە بكات و بچن و دەستێوەردانی رۆژئاوا بكەن .پێویستە هەموو كورد لەبەرامبەر بە مافی یەكتر پڕ رێزدار بن ،خۆ لەخۆدا لەمێژوودا هەرجارە لەبەرامبەر بەگەلی كورد زەخت و گۆشار بەڕێوە چووە ،كوردستانیش لەدەرەوەی ئیرادەی ك��وردان پارچەپارچە كراوە و بەهەزاران دەرگا لەسەر كوردان داخراوە ،بەاڵم ئەمجارە كورد لەسەر خۆیان دەگا دابخەن ،مایە قەبوڵكردن نییە و ئەمەش خزمەتی چارەسەری ناكات .دەبێت هەموو پرسگرێك بەرێگای دیالۆگ و مۆزاكرە چارەسەر بكرێن ،بۆ ئێمەش ئەمە گرنگە .لە دەرەوەی ئەمە هێز رەوانەكردن و دەستێوەردانی یەكتر كردن ،لەالیەن گەلەكەمان مایەی پەسەندكردن نییە و نایەوێت گوێ لە شتێكی بەم شێوەیەش بێت و بێتە ئاراوە .ئێمە لەو باوەڕەداین كە ئەم كێشەیەش چارەسەر دەبێت و دەبێت ئێمە بە هۆشیاری و زمانی چارەسەری نزیك بینەوە .لەبەر ئەوەش ئەمە نە كێشەیەكە كە چارەسەر نەكرێت. پرسیار /لە راگەیاندنەكاندا گوێبیستی هێرش و پەالمارەكانی فرۆكە و توپخانەكانی توركیاین ،ئاخۆ ئەمە كاریگەری لەسەر بەروپێشچوونی قۆناخە نابێت ،ی��ان با بڵێین ،هەڵوێستی ئێوە لەبەرامبەر بەم نزیكبوونە چییە؟ وەاڵم /ئەگەر ئۆپەراسیۆن لەسەر گەل یان هێزەكانی پاراستنی گەل ،یان لەسەر خەڵكی مەدەنی پێكبێت ،ئ��ەوە هیچ كاتێك پەسەند ناكرێت؛ چونكە ناكەوێتە خزمەتی ئەم قۆناخەوە. هەتا ئێستا بە گوێرەی زانیاریەكانی ئێمە ،راستە هەندێك جار سەربازەكان دەكەونە جموجۆڵەوە و نزیكی گوندەكان دەبنەوە ،بەاڵم هەتا ئێستا ئۆپەراسیۆنێك لەئاستی لەناوبردن لەم ماوەیەدا
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
پێكنەهاتووە .ئەگەر وەكو ئەو ئۆپەراسیۆنانەی كە لە راب��ردوو بەزانستی و بەئاگایەوە بەرێوە دەب���ران ،ئۆپەراسیۆنێك پێكبێت ،ئ��ەو كاتە رووبەرووی دوو ئەگەر دەبینەوە .یەكەم؛ لەسەر كشانەوەی گەریال كاریگەری راستەوخۆی هەبێت و دووهەم؛ هێزەكانمان ،وەكو هێزی پاراستنی رەوا دەخەینەوە حەرەكەتەوە .ئێمە لە كوێ بین ،با ببین ،ئەگەر هێرش بكرێتە سەرمان ،وەكو مافێكی رەوا و مرۆڤایەتی خۆمان دەپارێزین ،بەاڵم ئێمە ب��اوەڕ ناكەین لەم ئاستەدا بێت .هەرچەندەش ناوی ئۆپەراسیۆنیش بێـت ،بەاڵم وەكو رابردوو لە ئاستی ئۆپەراسیۆنێكی لەناوبردن ،پێكنەهاتووە. ئەگەر شتێكی وەها پێكبێت ،ئێمە هێزەكانمان ناكشێنینەوە و ئەگەریش هێرشمان بكەن ،لەهەمان شوێن و لەهەمانكاتیشدا و یان هەر شوێنی تر وەاڵم دەدەی��ن��ەوە .لە ئەگەری هەر هێرشێكدا مەترسی لەسەر قۆناخەكەش هەبێـت و ئەمەش لە بەرژەوەندی دەوڵەتیشدا نییە. دەوڵەت ئەم قۆناخە وەكو قۆناخی چارەسەری بەناو دەكات ،ئێمەش دەڵێن":كات ،كاتی رزگاری دیموكراتیك و ئاواكردنی ژیانێكی ئ��ازاد"ە .لە كاتێكی وەه��ادا ئەگەر هێرش پێكبێـت ،ئەو هێرشەش بێ وەاڵم نامێنێتەوە ،ب��ەاڵم ئێمە دەمانەوێت ئەم قۆناخە بێ كێشە بەرێوە بچێت و با شتێكی تر نەبێتە هۆی ئەوەی كە قۆناخەكە بگاتە بنبەست .بەاڵم ئەگەر هەندێك كەسیش بیانەوێت قۆناخەكە بیخەنە بنبەستەوە ،یان لە دەرەوەی رێ و هزری ئەم قۆناخە هێرشمان بكەنە سەر، بێگومان ئێمەش تەدبیری خۆمان دەگرین. گەلەكەمان لەهەرچوار بەشی كوردستان با باش بزانن تێكۆشانی ئێمە لە باكوری كوردستان لە ن��ەورۆزی ()2013ەوە ب��ەدواوە كەوتووتە ساڵی ()41هەمینی خۆیەوە و لەم ماوەیەشدا گەلێك جاران لەسەر بزوتنەوەكەمان هەڕەشە و گۆڕەشە پێادەكراوە .زۆر كەسان و زۆر جارانیش گۆڕیان بۆمان هەڵكەندووە و ووتیوویانە ئەم بزوتنەوەی ئیدی ناتوانێت بژیت و ب��ەردەوام بكات ،یانیش جارێكی تر ناتوانێت هەستێتە سەر پێی خۆی، بەاڵم ئێمە نیشانی هەركەسێكماندا و بەردەوامان كرد .پێشكەوتنی دیالیكتیكی ئێمە هەمیشە بەرو پێشەوە چووە و ئەنجاممان وەرگرتووە .راستیەكی مێژوویی ئێمەش هەیە كە ئێمە لە تێكۆشاندا هەموو كاتێك وەكو هەڵمەتێك بەدەست گرتووە و وەها تێكۆشانمان بەرێوە بردووە .لەبەر ئەمەش دەمانەوێت ئەم قۆناخە ،وەكو هەڵمەتێك بەدەست بگیردرێت ،هەڵمەتێكی سیاسی ،دیموكراتیك و كۆمەاڵیەتی و با هیچ كەسێكیش لە راحەتیدا نەژی و نەڵێین كە هەر شتێك چارەسەر بووە. ئەگەر مرۆڤ بڵێت لەم قۆناخەشدا هیچ ئەنجامێك بەدەست نایەت هەڵەیە .ئەگەر رێبەرایەتی ئەم قۆناخەی پێشخستووە بەئامانجی سەركەوتن دەستی پێكردووە ،لەبەر ئەمەش پێویستە ئێمە باوەڕ بكەین .باوەڕكردن بە قۆناخەكە ،باوەڕكردن
41چاوپێكەوتن
بە سیاسەت و رێبەرایەتیمانە .ئەمەش بەو واتایە نییە كە ئێمە باوەر بە دەوڵەت و حكومەتی ئاكەپە دەكەین ،خۆ لەخۆدا هیچ هۆكارێك نییە كە ئێمە باوەڕیەكی وەها بكەین .گرنگ ئەوەیە كە ئێمە چەندە تێكۆشانێكی سیاسی و راس��ت بەرێوە دەبەین .ئەگەر ئێمە بەمە باوەڕ بین ،ئەنجامی پێویست بەدەست دێنین .گەلی كورد لە الیەن زۆر كەسەوە هەڵخەڵەتێنراوە ،بەاڵم پەكەكە هەتا ئێستا هەڵنەخەڵەتێنراوە و تێكۆشانی چل ساڵەی سەلمێنەری ئەم راستیەیە .لەمەوبەدواش هیچ هێزێك ناتوانێت رێبەرایەتیمان و بزوتنەوەكەی هەڵخەڵەتێنێ .ئێمە لەو باوەڕیەداین لەم رێبازەدا هەمیشە بەسەركەوتوو ژیاوین ،لەم قۆناخەش بەسەركەوتوویی دەرباز دەبین .دەبێت گەلەكەمان ئەمە وا بزانێت و خاوەن هەیەجان و جۆش بێت و هەمیشە لە رێبازەكەی خاوەنداریەتی بكات. ل��ەم كاتەدا بۆ ئ��ازادی رێبەر ئ��ۆج ئ��االن واژۆ كۆدەكرێتەوە ،پێویستە ئێمە خاوەنداری لە ئازادی رێبەرایەتیمان بكەین ئەمەش بابەتێكی ئەخالقی، نەتەوەیی و مرۆییە .هەر تاكێكی كورد ،نەتەنیا كوردیش ،مرۆڤی ئازادیخواز ،دیموكرات و ئەو كەس و الیەنانەی لەدژی داگیركەری و بندەستین ،دەبێت هێز بدەنە ئەم قۆناخە و بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ واژۆ بكەن .لەبەر ئەمەیە كە هەمیشە دەڵێن ،ئازادی گەلەكەمان ،كوردستان و رێبەرایەتیمان گرێدراوی یەكن و ئەمەش وەكو خزمەتێك بۆ سەرخستنی ئەم قۆناخە چاوی لێدەكەین ،لەبەر ئەمەش دەبێت گۆمان دوو دڵیش هەبێـت ،بەاڵم ئەمە نایتە واتای ئەوەی كە ئێمە باوەڕ بەم قۆناخە نەكەین ،دەبێت ئێمە لەپێش هەموو شتێك بە رێبەرایەتیمان و خۆمان باوەڕ بین.
داخستنی سنور ،هێز لەبەرامبەر بەیەك ئامادەكردن، بێگومان خزمەتی یەكێتی و رزگاری گەلی كورد ناكات. دەبێت لەنێوان هەندێك رێكخستنی رۆژئاوای كوردستانیش هەندێك پرسگری هەبن ،بەاڵم ئەوە نابێـتە هۆكارێك بۆ ئەوەی هەندێك كەس خۆی لە رۆژهەاڵت ،باشور ،یان باكور بەشێوەیەكی سەربازی ئامادە بكات و بچن و دەستێوەردانی رۆژئاوا بكەن .پێویستە هەموو كورد لەبەرامبەر بە مافی یەكتر پڕ رێزدار بن
ژن
42
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
Rojiwelat.mag@gmail.com
ئۆج ئاالن؛
لەبەرئەوەی ژن پەیوەندییەكی بەهێزی بەژیانەوە هەیە ژیری سۆزداری لە پێشترە
ن /عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالن ملمالنێی نێوان خوداوەندە ژنی ئوروك ئینانا (رەگی خۆی لە دایكە ــ خوداوەند ستار ــ عەشتاری میزۆپۆتامیای سەروو وەردەگرێت) و خوداوەندە پیاوی ئەریدۆ ئەنكی (یەكەم خوداوەندی پیاوی ش��ار) ل��ەم�لای��ەن��ەوە زۆر ب��ەك��اری��گ��ەرە .ئینانا هەوڵدەدات بیسەلمێنێت چۆن و لەبەرچی تەواوی مافە ئیالهییەكان هی دایكە ــ خوداوەندە (104 مە بەناوبانگەكە 99 ،فەزیلەتەكە ،بەهرە ،داهێنان) بەرامبەر بەمەش ئەنكی وەعزی ئەوە دەدات كە ئەمە گرنگی خۆی لە دەست داوە ،وەك بەڵگەی گوێڕایەڵیش داوا دەكات گوێ لە باوكی (لە كاتێكدا خۆی وەك خوداوەندی ــ باوك ــ پیاو رادەگەیەنێت، ئیتر ئینانای كۆنە خوداوەندە ژنی كردۆتە كچ ــ ژنی خۆی) بگرێت. كاتێك ئەنكی خودای فێڵباز و زانای كۆمەڵگای چێنایەتی سۆمەر ،ت��ەواوی بەها گەوهەریەكانی خواوەندی ژنی سۆمەریەكان "ئینانا" و تەواوی ئەو بەهایانە دەبات كە لە كۆمەڵگای نیۆلیتیكدا خوڵقاندوویەتی ،لە راستیدا هەموو شتێكی رەگەزی ژن لەناو كۆمەڵگا دەب��ات و دەستی بەسەردا دەگرێ .هەربۆیە شتێكی رێكەوت و لە خۆرایی نییە كە یەكێك لە داستانە گرنگەكانی میتۆلۆژیا كە لە بیر ناكرێت ،ئەو داستانەیە كە گوزارشت لە كاروانی ئینانا دەكات كە لە ئورۆگەوە بەرەو ئەریدۆ ئەنجامی دەدات و بە شێوەیەكی سەركەوتووانە دەگەڕێتەوە و تەواوی سەد و چوار یاسایەكانی "مە" لە گەڵ خۆیدا دێنێتەوە .ئەمەش گێڕانەوەی ئەفسانەیی و ئایینی و ئەدەبی ئەو پەیوەندی و ناكۆكیانەی نێوان خواوەندە ژن و پیاوەكانە كە رەنگدانەوەی رەوشی ناو كۆمەڵگایە و رێگا لە پێش چ جۆرە دانوستاندن و پێكدادانێك دەكاتەوە .بەدەستی مرۆڤ نییە بەرامبەر ئەم كارە جوان و رێك و پێكەی وێژەزان و نووسەرانی سۆمەر مرۆڤ سەری سوڕدەمێنێ .لە راستیدا ئەمە گەوهەری ئەدەبیاتە. خوداوەندە فێڵبازەكان بەردەوام دزیان و فرۆشتیان.
لە سایەی ئەوانەوە ژن هەموو شتێكی لە دەستدا. كاتێك هەموو شتێكیان لە دەست ژن دەرهێنا ،ئیتر مەزنترین هەژاری كۆمەڵگا وەكو قەدەرێك بەڕێوە دەچێت .دواتر مرۆڤیان كرد بە كۆیلە .هەموو جۆرە شێوازێكی زۆرداری و چەوساندنەوەیان لە میانەی ساختەكاری ،بەسەریاندا كرد بە مافێكی پیرۆز. ئەوانەی دواتر بەردەوام ئەم دوو كارە نالەبارەیان رتوش كرد و بریقەداریان كرد ،وەكو باشترین هونەری ژیان دەستنیشانیان كرد .بە شێوەیەكی زۆر تۆقێنەرانە كوشتاریان ئەنجامدا ،بە شێوەیەكی سەیر ئامرازەكانی كوشتنیان پێشخست .ئەو خوداوەندە ژن و پیاوانەی كە لە گەڵ مرۆڤدا دەژیان و بەردەوام هێزی پێدەبەخشین ،هەموویان كردن بە بكوژ و تۆڵەسێن .ژیانی بەهەشتی جیهانیان كرد بە دۆزەخ .بەمجۆرە رۆژهەاڵتی ناوین نەفرەتی لێكرا. بەمجۆرە واڵتەكان بوون بە خاكی نەزۆك و مردوو. لە گەڵ ئەوەی لە سیستەمی باوكساالری دەوڵەتی سۆمەردا خوداوەندی ژنی ناوچە شاخاوییەكانی باكوور و باشوور ،كە سەرەتا بە "نینهورساك" دەناسرا و لەنێو كوردانیشدا بە ئەستێرە دەناسرێ، كەوتە پیالنی دووەم و شانبەشانی پێشكەوتنی كۆیالیەتی و لە ئەنجامی لە دەستدانی هێز لە الیەنی ژن و شكاندنەوەی بە الیەنی رەگ��ەزی دیكەدا، ب��ووە مەیدانی پێكدادانی م��ەزن .لە سەردەمی سۆمەریەكاندا ژن رێزی لێدەگیرێت و هێشتا هەموو شتێكی لە دەست نەداوە؛ لە سیستەمی خوداوەندی پیاواندا (لە سۆمەر) ژنان دەستیان بەسەر نیوەی بوارەكاندا گرتووە" .نینهورساك" بە شێوەیەكی دژوار و رووبەڕوو لە گەڵ خوداوەندە فێڵباز و وشیارەكەی پیاوان ئەنكی لە نێو ملمالنێدایە و بەشێوەیەكی گشتی ئەم ملمالنێیە بە رێككەوتن ئەنجامگیر دەبێت .كاتێك دوای ئەوە وەكو ئینانا رووبەڕوومان دەبێتەوە ،كاتێك وەكو ژنە خوداوەندی خوڵقێنەری نیۆلیتیك "مەكانی" خۆی واتە داهێنانەكانی خۆی لە شارۆچكەی جێنشینی ئەنكی ئەریدۆ بۆ شارۆچكەی خۆی ئورۆك دەگەڕێنێتەوە ،بەمەش دەبێتە خاوەنی سەركەوتنێكی شكۆمەندانە. یەكێك لەو پێشكەوتنە گرنگانەی لە سایەی پرەنسیپەكانی كۆمەڵگای س��ۆم��ەردا هاتۆتە ئ��اراوە ،ئەو ئاستەیە كە جیاوازی رەگ��ەزی پێی گەیشتووە .ئەو هێزەی كە سۆمەر ئافراندنی و ئەو هێزەی بەسەر بەرهەمی سەردەمی نیۆلیتیك زاڵ و بااڵدەستە ،ژن��ە .چاندن و ماڵیكردن تا رادەیەكی زۆر داهێنانی ژنە .هەروەها لەبەر ئەوەی سروشتی ژن وەاڵمی پێداویستییەكانی داوەتەوە بۆیە سیستەمی ژیانی جێگیر ،واتا شۆڕشی گوند، مۆركی ژنی پێوەیە .دۆزینەوە و داهێنانی گڵكاری، تەون كردن ،هاڕینی دانەوێڵە ئەو كارانەن كە ژن پێشەنگایەتی كردووە .خێزان لە دەوروب��ەری ژن كۆبۆتەوە و رەچەڵەك بە گوێرەی ژن دەستنیشان كراوە .سیستەمی دایكساالری بااڵدەستە .ئەمەش
واتای ئایدیۆلۆژی خۆی لەو بیر و باوەڕیە ئایینیانە دەبینێت كە خوداوەندەكانیان ژنە و نمونەی لە خێزان و ئەستێرەكاندا دەبیندرێ .واتا و گوزارشتی ئایدیۆلۆژی ئەو جیاوازیە رەگەزیەی لە كۆمەڵگای سۆمەریەكاندا شانبەشانی جیاوازی چینایەتی پێشدەكەوێت ،بە شێوەیەكی چڕوپڕ لە میتۆلۆژیادا دەبینرێت .رەنگدانەوەی جیاوازی ستاتۆ لێرەدا زۆر زەق و بەرچاوە .لە كاتێكدا شوێنگەی خوداوەندە ژنەكان سەرەتا لە پێشەوە دەهات ،بەاڵم لە گەڵ بەسەرچوونی كاتدا الواز دەبێت؛ لە سەردەمی بابلیەكاندا سەرەتا لە كەسایەتی "تیامات" لێدانێكی كوشندەی بەردەكەوێت .كوڕی بچووك "مەردۆك" نوێنەرایەتی كەلتووری پیاوساالری دەك��ات كە بەخێرایی بەرەو تاكخوداوەندی هەنگاو دەهاوێژێت. حەزرەتی ئیبراهیم كە دواتر دێت و ئەم كەلتوورە بەبناخە دەگرێت ،رۆڵی باپیری ئەو پێغەمبەرانە دەبینێت كە تاكخوداوەندی بەبنەما دەگ��رن .لە كاتێكدا ژنان لە رابردوودا بە ئەندازەی راهیبی پیاو لەپەرستگاكان بەكاریگەر بوون ،ئەمجارە لەماڵدا دەكەوێتە پیالنی دووەم .یەكەم جێگای سۆزانیەكان داهێنانی سۆمەریەكانە كە بە "موساكادم" ناوزەد دەكرا .لێرەدا شوێنگە و رۆڵی ژن بـە ئەندازەی دووەمین شەپۆلی شارستانیەت نەكەوتووە .لە ت��ەواوی میتۆلۆژیای سۆمەریەكاندا ستاتۆیەك (پێگەیەك) رەنگدەداتەوە كە نزیكە لە تەبایی و رێككەوتن. الوازبوونی ستاتۆی ژن و لە دەستدانی ئەو شوێنگە و رۆڵەی لە ئەنجوومەنی خوداوەندەكان ــ پانتائۆن
دەنگی كپكراوی ئینانا، دەنگی ژنی بێكاریگەركراوە. ئیتر پیاوی فێلباز و بەهێز دەنگیشی بڵندە .پێشگر و پاشگری وشەكانی زمانی سۆمەری كارەكتەری رەگەزی مێینەیان هەیە. ئەم بابەتەش رۆڵی ژن لە ئاواكردنی زماندا پیشاندەدات .لێرەدا پێویست بەباسكردنی بەسەرهاتی جوگرافی ئەو شارستانیانە ناكات كە پشت بەتوندوتیژی دەبەستن
Rojiwelat.mag@gmail.com
ــ هەیانبوو ،لە میانەی گێڕانەوەیەكی میتۆلۆژی شیعرئامێزانە پێشكەش دەكرێت .هەروەها لە ئایینی تاكخودایی كە هەنگاوێك لە پێشترە هەم لە الیەنی دەربڕینی ئایدیۆلۆژی و چەواشەكردن و هەم لە نێو كۆمەڵگادا ژن لەڕەوشی رەگەزێكدایە كە خراوەتە نێو رەوشی كۆیالیەتییەوە .لە هەموو بوارێكدا لە ناوخۆ داخراوبوون و داخستنی دەم و زمانی جێگای باسە. هیچ شوێنەوارێكی سەردەمی خوداوەندە ژنەكان نەماوە .لەبەر ئەوەی لە رابردووشدا ئادەمی ناچاری ئەنجامدانی یەكەمین گوناە كردووە ،بۆیە ئەو رەگەزە سەرەكیەی تاوانبار و گوناهبار كراوە بەرامبەر بەم رەوشە بەرپرسیارە .لێرەدا لە میانەی میتۆلۆژی و لە ڕێگای ئەو ئایینەی سەرچاوەكەی لە میتۆلۆژیاوە دێت ،بااڵدەستیەكی زەق بەالیەنی رەگەزی پیاودا دەشكێتەوە و بەمجۆرە رەوایەتی پێدەدرێت و زاڵ دەكرێت .لە هەموو ئاستێكیشدا سەردەمی بااڵدەستی پیاو شكۆدار دەكرێت و دەبێتە نوێنەرە پیرۆزەكەی ئایین .لێرەدا بە شێوەیەكی تەڵەكەبازی پێشخستنی مێژووی كۆیلەكردن جێگای باسە. كاتێك تەماشای میتۆلۆژیای سۆمەریەكان بكەین دەبینین لە كاتێكدا بابە "ئەنكی" وەكو بلیمەتی مەزن و فێڵباز لە میانەی لۆژیكی ریككەوتن و تەبایی پێشكەوتووە ،لە گەڵ دەركەوتنە پێشی"بال"ی خوداوەندی بابل مەردۆك لە كەسایەتی "تیامات" هەموو جۆرە لێدانێكی كوشندەی لە خوداوەندی دایك داوە .داستانی خوڵقاندنی بابل "ئەنومائەلیش" خاوەنی گرنگییەكی دوو الیەنیە .كارەكتەری رەهای پادشایەتی سەریهەڵدا و لەمیانەی یاساكانی حامورابی گرنگییەكی مێژوویی پەیدا كرد و ئەمەش تۆمار كراوە .لە الیەكی دیكەشەوە لە میتۆلۆژیای سۆمەریەكاندا ئەو یاسا ئایینیە مسۆگەرانەی كەس بۆی نییە دژی دەركەوێت رێساكانی خۆی هێناوەتە ئ��اراوە .ئەمە نوێنەرایەتی قۆناخێكی مەزنی كۆیالیەتی رەگەزی و چینایەتی دەكات و رێگا لە پێش بەدەزگابوونێكی مەزن دەكاتەوە. لەمیانەی خوداوەندەوە بە ئەندازەیەكی هاوشێوە، بێ سنوور رێگای لە پێش دەسەاڵتێكی رەها كردۆتەوە .هەروەها ژن بۆ نێو كۆیالیەتی ماڵی تایبەت و گشتی قووڵبۆتەوە و ئەمەش گەیشتۆتە ئاستی بە دەزگابوون و یاسابوون .كاتێك قۆناخی ئایینە فرە خوداوەندە ژن و پیاوەكان دواكەوتنێكی مەزنی بەخۆیەوە بینی ،ئەوا تاوەكو دوایی دەرگا لە پێش مێژووی ئایینە مەزنەكانی تاكخودایی ئاوەاڵ بوو كە لە جوگرافیا و كەلتووری رۆژهەاڵتی ناویندا بە باپیرێتی حەزەرتی ئیبراهیم خەلیل كراوە بەسەمبۆل. لە چاخەكانی كۆمەڵگای ب��ەر لە شارستانیدا یەكەمین رێكخستنی توندوتیژی "پیاوی بەهێز" تەنیا ئاژەڵەكانی نەخستە تەڵەزگەوە .هەمان رێكخستن بوو كە چ��اوی خۆی بڕیە تواناكانی خێزان ــ كاڵن كە بەرهەمی رەنجی ژیری سۆزداری (رووناكی چاوی) ژن بوون .یەكەمین رێكخستنی ج��ددی توندوتیژییە .ئ��ەوەی دەستی بەسەردا گیرا خودی ژن ،منداڵەكانی و خزمەكانی دیكەی خوێنی ب��وون .كۆی توانای كەلتوورە م��اددی و مەعنەوی ه��ەم��ووان ب��وو .تااڵنكردنی یەكەمین ئابووری ماڵ بوو .لە تەواوی كۆمەڵگاكانی هەمان
[~] [ ژماره [ ] 2013/6/15 [ ]30ساڵی سێیەم ]
قۆناخدا دەبینین كە لەسەر ئەم بنەمایە شامانی شێوەی سەرەتایی راهیب ،ریش سپی (شێخ) خاوەن ئەزموون و رێكخستنی توندوتیژی پیاوی بەهێز دەست دەخەنە ناو دەستی یەك .یەكەمین و درێژخایەنترین هێزی پلەداری (بەرێوەبەرایەتی پیرۆز) باوكساالری پێكدێنن .ئاشكرایە تا قۆناخی جیابوونەوەی چینایەتی ،ئاواكردنی شار و دەوڵەت ئەم پلەدارییە رۆڵێكی دیاری لە ژیانی ئابووری و كۆمەاڵیەتیدا بینیوە .ئوروك (وەركا) كەلتوورێكی ئاسایی مرۆڤایەتی نییە .سەرەتای پەرجویەكی نوێیە .دەنگی خوداوەندە ژنی ئوروك ئینانا تاكو ئێستاش سەرچاوەی بنەڕەتی سەرجەم داستان، هەڵبەست و گۆرانییەكانە .ئەو دەنگە ،دەنگی ئەم كولتوورە سەرسووڕهێنەرەیە .لە هەمانكاتدا دەنگی ئەو ژنەیە كە هێشتا پیاوی چەپەڵ پیسی نەكردووە. كەلتووری ئوروك لە جوگرافیای خۆیدا گوڵی كرد. یەك بەدوای یەكدا قاچكئاسا لە شارەكان زیادی كرد .پشتێنەیەكی شارەكان دروست بوو .پیاوی فێڵباز و بەهێز ئەمجارە سەرچاوەی سەرەكی توانا و كۆكردنەوەی لە توانستە بازرگانییەكانی شاردا بینی كە لە زیادبووندا بوو .لێشاوێكی كەلتووری بە ئاراستەی پێچەوانە دەستی پێكرد كە تا بناری چیاكان رۆیشت .ئەمەش قۆناخی سەرەتای قووتدانی جوگرافیای نیولیتیك بوو لە الیەن شارەوە .دەنگی كپكراوی ئینانا ،دەنگی ژنی بێكاریگەركراوە .ئیتر پیاوی فێلباز و بەهێز دەنگیشی بڵندە .پێشگر و پاشگری وشەكانی زمانی سۆمەری كارەكتەری رەگەزی مێینەیان هەیە .ئەم بابەتەش رۆڵی ژن لە ئاواكردنی زماندا پیشاندەدات .لێرەدا پێویست بەباسكردنی بەسەرهاتی جوگرافی ئەو شارستانیانە ناكات كە پشت بەتوندوتیژی دەبەستن .بەاڵم ئەگەر بنووسرێت باش دەبێت. ئەو داستانەی باسی تێكۆشانی خوداوەندە ژن ئینانا بەرامبەر بە یەكەمین خوداوەندە پیاوی فێڵباز و زۆردار (پیاوی دەسەاڵتدار كە بووە بەخوداوەند) ی دامەزرێنەری شاری ئەریدۆ "ئەنكی" دەكات، كە ه��ەوڵ��دەدات ( )99ج��ۆرە هونەر ،شاكار و دۆزینەوەكانی ژنی لە دەست دەربێنێت ،ئەو شەڕەی باسی دەكات ،لە راستیدا یەكەمین و بەكاریگەرترین داستانە .هەرچی شاژنەكانی ئینگلتەرا و هۆڵەندایە كە گوایە بەمیراتگری دادەنرێن ،بوونیان بەسیمبۆڵی ژنێك كە تەواوی چەپەڵییەكانی پیاوی فێڵباز و زۆردار تێیاندا رەنگیداوەتەوە و شێوەی گرتووە، وەك ك��ورت��ك��ردن��ەوەی س��ەرج��ەم ئ��ەزم��وون و بەسەرهاتەكانی شارستانی بۆ پوختەیەك وایە. بەرامبەر بە پیاوی بەهێز یەكەمین قوربانی ژن بووە. بەشێوەیەكی سروشتی لەبەرئەوەی ژن پەیوەندییەكی بەهێزی بەژیانەوە هەیە ژیری سۆزداریانەی لە پێشترە. وەك دایكی مندااڵن لە میانەی رەنجێكی پڕ لە ئێش و ئازارەوە بەرپرسیاری سەرەكی ژیانی كۆمەاڵیەتییە. بە ئەندازەی دەرككردن بە ژیان ،باشتر دەزانێت كە چۆنیش بەسەر ببرێت .كۆكەرەوەی خواردەمەنییە، ئەمەش ه��ەم ئەنجامێكی ژی��ری سۆزدارییە ،هەم وەك پێویستییەكی ئەو وانەیە كە لە سروشت فێری بووە .یەكێك لە پێدراوە ئەنترۆپۆلۆژییەكان ئەوەیە كە بۆ ماوەیەكی درێژخایەن ئەزموون و كەڵەكەبوونی كۆمەڵگابوون لە تەوەرەی دایك ــ ژن كۆبۆتەوە ،رۆڵی جۆرێك لە دەوڵەمەندێتی و ناوەندی بەهاكانی بینیوە.
43
ژن
بەشێوەیەكی سروشتی لەبەرئەوەی ژن پەیوەندییەكی بەهێزی بەژیانەوە هەیە ژیری سۆزداریانەی لە پێشترە. وەك دایكی مندااڵن لە میانەی رەنجێكی پڕ لە ئێش و ئازارەوە بەرپرسیاری سەرەكی ژیانی كۆمەاڵیەتییە .بە ئەندازەی دەرككردن بە ژیان ،باشتر دەزانێت كە چۆنیش بەسەر ببرێت. كۆكەرەوەی خواردەمەنییە، ئەمەش هەم ئەنجامێكی ژیری سۆزدارییە ،هەم وەك پێویستییەكی ئەو وانەیە كە لە سروشت فێری بووە .یەكێك لە پێدراوە ئەنترۆپۆلۆژییەكانئەوەیە كە بۆ ماوەیەكی درێژخایەن ئەزموون و كەڵەكەبوونی كۆمەڵگابوون لە تەوەرەی دایك ــ ژن كۆبۆتەوە ،رۆڵی جۆرێك لە دەوڵەمەندێتی و ناوەندی بەهاكانی بینیوە. ئیتر دەتوانرێت مەزەندەی ئەوە بكرێت كە دایكی زێدە ــ بەهاكانیشە ئیتر دەتوانرێت مەزەندەی ئەوە بكرێت كە دایكی زێدە ــ بەهاكانیشە .چاوتێبڕینی ئەم بەهایانە لە الیەن پیاوە بەهێزەكەوە كە نێچیروانی بە رۆڵی سەرەكی خۆی زانییوە ،شتێك نییە مایەی تێگەیشتن نەبێت. لە حاڵەتێكدا دەسەاڵتی خۆی ئاوا بكات دەتوانێت ئەوەنتاژی مەزن بەدەست بێنێت .لە كردنی ژن بە بابەتێكی زایەندی تا دەگاتە باوكایەتیكردنی مندااڵن، گەیشتن بە جۆرێك لە پێگەی خاوەندارێتی لەسەر كەلتووری مەعنەوی و ماددییەكانی دیكە چەندەی بڵێی ئارەزووەكان دەوروژێنێت .رەوشی رێكخستەیی ئەو هێزەی لە نێچیروانی بەدەستی هێناوە ،شانسی دەسەاڵت و ئاواكردنی یەكەمین پلەداری كۆمەڵگای پێدەبەخشێت .لەم جۆرە دیاردە و گۆڕانكارییانەدا بۆ یەكەمین جار دەبینین كە ژیری ئەنالیتیكی بە ئامانجی خراپە لە بونیادی كۆمەڵگادا بەكاردەهێنرێت و بە
دۆخێكی سیستەماتیك دەگات.
ژن
44
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/6/15ژماره ]30
Rojiwelat.mag@gmail.com
ئاماری توندوتیژیەكان دژ بەژنان لەمانگی رابردوو
ل ه سلێمانی و ههولێر زۆرترین کوشتن و توندوتیژی ئهنجامدراون ل ه مانگی ئ��ازاری راب���ردوودا ،ل ه سلێمانی زۆرترین حاڵهتی توندوتیژی و ل ه ههولێر زۆرترین حاڵهتی ژن کوشتن تۆمار کراون و به گشتی ل ه ههرێمدا ( )439حاڵهت تۆمار کراون. ب ه بهراورد ب ه مانگی ئازاری ()131( ،)2012 حاڵهتی توندوتیژی زیادیان کردوه. ب ه گوێرهی ئاماری رهسمی بهڕێوبهرایهتی گشتی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی دژ به ژن��ان ،ل ه بهڕێوبهرایهتیهکهی وهرگ��رت��ووه، حاڵهتهکانی توندوتیژی بهم شێوهیهیه: ههولێر :ل ه سنووری پارێزگای ههولێر زۆرترین حاڵهتی ژن کوشتن تۆمارکراوون و کۆی گشتی حاڵهتهکانیش ( )115حاڵهت بووه ئهوانیش بهم شێوهیهن: کوشتن ( )3ح��اڵ �هت ،خۆکوشتن (،)2 سووتان ( ،)9خۆسووتان ( ،)3سکااڵ (،)98 دهستدرێژی سێکسی ( )0هیچ حاڵهتێک تۆمار نهکراوه. سلێمانی :ل ه رووی ژم���ارهی حاڵهتهکانی توندوتیژییه ،ئهو پارێزگای ه ل ه ریزی پێشهوهی پارێزگاکانی ههرێم ه و کۆی گشتی حاڵهتهکانی توندوتیژی ( )122حاڵهت بووه ،بهم شێوهیه: کوشتن ( )0حاڵهت ،خۆکوشتن ( ،)1سووتان ( ،)3خ��ۆس��ووت��ان ( ،)1سکااڵ (،)112 دهستدرێژی سێکسی ( ،)5ب ه بهراورد لهگهڵ ناوچهکانی دیکهدا ل ه سلێمانی تۆمارکردنی سکااڵ پلهی یهکهمی بهرکهوتووه. دهۆک :کۆی گشتی حاڵهتهکانی توندوتیژی له
سنووری ئهو پارێزگایهدا ( )91حاڵهت بووه، بهم شێوهیه: کوشتن ( )0ح��اڵ �هت ،خۆکوشتن (،)0 سووتان ( ،)0خۆسووتان ( ،)4سکااڵ (،)85 دهستدرێژی سێکسی (.)2 وارڤین ،ل ه کۆتایی راپۆرتهکهدا ئهوهشی راگهیاندووه ،ک ه ئیدارهی گهرمیان :کۆی گشتی حاڵهتهکانی توندوتیژی ل ه سنووری ئیدارهی گهرمیاندا )31( ،حاڵهت ه و دابهشبوون بهسهر ئهم شێوازانهی توندوتیژیدا :کوشتن ( )0حاڵهت ،خۆکوشتن ( ،)0سووتان (،)1 خۆسووتان ( ،)4سکااڵ ( ،)26دهستدرێژی سێکسی (.)0 ئیدارهی راپهڕین :کۆی گشتی حاڵهتهکانی توندوتیژی ل ه سنووری راپهڕیندا)80( ، حاڵهت ه و دابهشبوون بهسهر ئهم شێوازانهی توندوتیژیدا: کوشتن ( )1حاڵهت ،خۆکوشتن ( ،)0سووتان ( ،)3خ��ۆس��ووت��ان ( ،)2س��ک��ااڵ (،)68 دهستدرێژی سێکسی (.)6 کۆی گشتی حاڵهتهکانیش ل ه ناوچ ه جیاجیاکاندا ( )439حاڵهت ه بهم شێوهیه :کوشتن (،)4 خۆکوشتن ( ،)3سووتان ( ،)16خۆسووتاندن ( ،)14سکااڵ ( ،)389دهستدرێژی سێکسی (.)13 ل ه ساڵی رابردوودا ،ل ه ئاماری بهڕێوبهرایهتیهکهدا، حاڵهتهکانی (ئهشکهنجهدان) باڵوکرابوونهوه، بهاڵم ل ه ئاماری ئهمساڵدا بڕگهی حاڵهتهکانی
ئهشکهنجهدان تۆمار نهکراون. ل ه مانگی ئازاری ساڵی رابردوو ( )2012کۆی گشتی حاڵهتهکانی توندوتیژی بهم شێوهیه بووه: کوشتن ( ،)5خۆکوشتن ( ،)4سووتان (،)25 خۆسووتاندن ( ،)7ئهشکهنج ه ( ،)72سکااڵ ( ،)187دهستدرێژی سێکسی ( ،)8کۆی گشتی (.)308
ژیاننامەی گەریالی شەهید"سیف الدین حاجی عەلی" ،ناسراو بە"توانا هیران" گەریالی شەهید"توانا" ،ناوی ماڵەوەی" سیف الدین حاجی عەلی"یە و ناوی دایكی"مەریم"ە و ساڵی 1970لە شارۆچكەی هیران لە عەشیرەتی خۆشناوەتی لەدایكبووە .شەهید توانا ساڵی 1991ب��ەش��داری ریزەكانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان دەبێت و ماوەیەك لە ناوچەی بادینان و زاگرۆس دەمێنێتەوە .شەهید توانا بە هۆی
لێهاتوویی و فیداكاری و لەخۆبردۆیی خۆیەوە ئەركی فەرمانداریەتی ئیالەتی سۆرانی پێدەسپێردرێت .شەهید سۆران لەبەرواری " "1998-6-17لە بەردەنازێ لەئەنجامی سەرداگرتنی بارەگاكەیان لەالیەن هێزەكانی پارتی دیموكراتەوە دەگاتە لوتكەی شەهادەت و لەئێستاشدا تەرمەكەی لە مەزارگەی شەهیدانی رانییە بەخاك سپێردراوە.
داوای لێبوردن: بەرێزان ....بنەماڵە و كەس و كاری شەهید بەكر محمد ئەمین"ناوسراو ب��ە"ه��اوك��ار"، خوێنەرانی گۆڤارەكەمان بەداوای لێبوردنەوە لەژمارەی پێشووتری گۆڤارەكەتاندا ،بەرواری شەهیدبوونی،شەهیدهاوكارمانبەهەڵەنووسیبوو ك��ە ئ��ەم��ەراس��ت��ك��راوەی��ەت��ی"،"1994-5-3
جارێكی تر داوای لێبوردنتان لێدەكەین.
گەریالی شەهید"سیف الدین حاجی " ناسراو بە"توانا هیران،"عەلی
Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan [Jimarey: 30] [Salî: 2013]
Rojî Wilat