روژی واڵت
گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات [ساڵی [ ]3ژمارەی [ ]2013/1/20[ ]25بەفرانبار 2712کوردی] [نرخ 1500 :دينار]
حسین كەركوكی؛
كێشەی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند پرسی دەستور و نەبوونی زیهنیەتێكی دیموكراتیكە
هاوژینی شەهید بەكر؛
شایەتحاڵەكان كۆمەڵكوژییەكەی پاریس دەگێڕنەوە
"ئەگەر هەر چوار منداڵەكەشم نەبن ،ئامادە نیم واز لە بیر و فەلسەفەی رێبەر ئۆجەالن بهێنم" د .هەڤاڵ ئەبوبەكر؛
ترسی ئۆپەراسیونی دیجلە گەر دروستكراویش بێت دەبێتە واقیعی
نەجمەدین غواڵمی؛ ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان كۆنسێرت بۆ بیانی سازدەكەن بێ فەرهەنگن
ئۆجەالن؛
پێویستە دایكەخوداوەند وەك گرنگترین بیرۆكە و دیاردەی كۆمەڵگا دەركی پێبكرێت"
وێنەی هەر سێ ژنە تێكۆشەری كورد (سەكینە جانسز _ فیدان دۆغان _ لەیال شایلەمەز( كە لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا لە پاریس شەهید كران
~ ساڵی | 3ژماره 25 2013/1/20 Rojî Wilat Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan ][Jimarey: 25] [Salî: 2013
گەریالی شەهید عەباس محەمەد حەسەن ناسراو بە (برۆسك هەولێری)
خاوەنی ئیمتیاز
کۆمیتەی ڕاگەیاندنی PÇDK سەرنووسەر
پەروین حەسەن مستەفا
سەروتار
......2بەهاری كورد و رۆڵی رێبەر ئۆجەالن
راپۆرت
......3قەدەغەكردنی ژن بە ژن و فرەژنی و یەكسانی میراتی ئەرێ كرد ......40شایەتحاڵەكان كۆمەڵكوژییەكەی پاریس دەگێڕنەوە
وتار
بەڕێوەبەری نووسین ئارام کەریم بابان
ديدار
دەستەی نووسەران
......10الیەنی نەتەوەیی و مرۆیی ئەوە دەخوازێ پشتیوانی تەواوی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بین ......16هاوژینی شەهید بەكر؛ "ئەگەر هەر چوار منداڵەكەشم نەبن ،ئامادە نیم واز لە بیر و فەلسەفەی رێبەر ئۆجەالن بهێنم" ......20ئۆزلەم ئاگری":چەندە كۆمیناڵیتەبوون ،ئەوەندە بە رێكخستن بوونێكی دیموكراتیك"
......25د .هەڤاڵ ئەبوبەكر؛ ترسی ئۆپەراسیونی دیجلە گەر دروستكراویش بێت دەبێتە واقیعی ......28هێرش رەسول”:لە ڕێگای پالنەوە ئیشكردنی منداڵ كەم بكرێتەوە ،دەبێتە هۆی دروستبونی تاكێكی سەر كەوتوو" ......30نەجمەدین غواڵمی ،هونەرمەند؛سروودەكانی من كاریگەری خۆی بووە لە سەر بەهێز بوونی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد ،بۆ ئەوەش مێژوو بەڵگەیە ......35زەكی شەنگاڵی؛ ساڵی 2012ساڵی سەركەوتنی گەلی كورد بوو
دیزاین
كاردۆ عەلیالی
446
بۆ پەیوەندی گرتن www.PCDK.org Roji_Wilat@yahoo.com ناو نیشان کەرکوک ،بەرامبەر یانەی وەرزشی کەرکوک
......4حسین كەركوكی؛ كێشەی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند پرسی دەستور و نەبوونی زیهنیەتێكی دیموكراتیكە
فەهمی محەمەد سۆران حسین ئامینه محەمەد چنوور غەریب
ژمارەی متامنه
......12نمایشی سەربازی...دوای هەڵەی سیاسی...هەرێم بەرەوكوێ ......14حكومەتی هەرێم و بەرپرسیارێتی بەرامبەر رۆژئاوای كوردستان ......23قوڵبوونەوەی قەیرانەكان و ئەركی باشوور بەرامبەر رۆژئاوا ......27برسی كردنی كورد ،بۆ ڕازیكردنی تورك؟!
ژنان
......42ئۆجەالن":پێویستە دایكەخوداوەند وەك گرنگترین بیرۆكە و دیاردەی كۆمەڵگا دەركی پێبكرێت"
روونكردنەوە ......44روونكردنەوەی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان
سەروتار
2
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
Roji_Wilat@yahoo.com
بەهاری كورد و رۆڵی رێبەر ئۆجەالن شرۆڤهی سیاسی
سەرەتای سەدەی بیستەم نەخشەی سیاسی جیهان لەسەر بنەمای نكۆڵیكردن ل��ە ك���ورد دارێ���ژراب���وو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ك��ە سیستەمی جیهانی بەڕاست و چەپ ناسنامەی سیاسی گەلی كوردیان پەسەند نەدەكرد و هەرچی پەیوەندی و دانوستانیش ئەنجام درابێت كاتێ بووە ی��اخ��ود ل��ە چوارچێوەی م��اف��ی م��رۆڤ��دا ب���ووە و ئەوەشیان تاكتیكی بووە و ئەو كاتانە بەرەو پێشەوە چووە كە ئەو دەوڵەتانەی ناحەقی بەرامبەر كورد كردوە ناكۆك بوو بێت لە گەڵ زلهێزە جیهانیەكاندا. كۆتایی ئەم پەیوەندیانەش بە كارەسات بۆ گەلی كورد كۆتایی هاتووە .سەدەی بیستەم كۆتایی هات، بەاڵم گەلی كورد كۆتایی نەهات و نەتوایەوە، بەرخۆدانی گەلی كورد گەیشتە ئاستێكی بەرز. ئێستا جیهان لە قۆناغی خۆڕێكخستن كردنەوەدایە و كوردیش دەخوازێت لە گۆڕانكاریەكاندا جێگە و پێگەی هەبێت .ئەمەش زلهێزە جیهانیەكان و هیزە هەرێمیەكانیشی خستۆتە بەردەم چەند بژاردەیەكەوە ،یان ئەوەتە گەلی كورد پەسەند بكەن و نەخشەی سیاسی هەرێمەكە بگۆڕن و چەند دەوڵ��ەت نەتەوەیەكی تر دروست بكەن لەسەر بنەمایی نەتەوەیی و ئاینی ،كە ئەمەش رەنگە هاوشێوەی سەرەتایی سەدەی بیستەم كوشتار و كۆمەڵكوژی زۆر لە گ��ەڵ خۆیدا بهێنێت یان پێداگیری لەسەر نكۆڵی كردن لە كورد بكەن و ئەمەش بەواتایەكی تر كۆمەڵكۆژی گەلی كوردە ،چونكە گەلی كورد لەهەر چوارالی كوردستان و دەرەوەش لە ئاستێكدایە كە ئیتر بێناسنامەیی پەسەند ناكات و دەتوانین بڵێین گەلێكی رێكخراوە و ناكرێت ئیرادەی گەلێكی رێكخراو رەچاو نەكرێت .جیاواز لەمانە دەكرێـت لە مۆدێلێكی تری چارەسەری بگەرین كە بتوانێت مۆدێلی دەوڵ��ەت ـ نەتەوە تێپەڕ بكات ،واتە ناسنامەی دەوڵەت و ناسنامەی نەتەوەكان لێك جیا بكرێنەوە و لە رێگەی مۆدێلێكی بەمڕەنگەوە قەیرانی ناسنامەی نەتەوەیی و دەوڵەت نەتەوە
تێپەڕ بكەن ،ئەمەش ئەو مۆدێلەیە كە رێبەر ئۆج ئاالن سااڵنێكی درێژە بانگەشەی بۆ دەكات. بەهەڵواسراوی مانەوەی كێشەكانمان لە ئێراقدا و ن��اوزەدك��ردن��ی پرسی كەركوك بەبەرمیلە بارووت لە راپۆرتەكەی بیكەر هامڵتۆندا و زیاتر قووڵبوونەوەی ناكۆكی نێوان كورد و دەوڵەت لە ئێراقدا لە دوایی رووداوەكانی تونس و میسر دەگەڕێتەوە بۆ ئەم بابەتە ،بەهەڵواسراوی مانەوەی بابەتی سوریا و ئەسەدیش وابەستەی ئەم باروودۆخەیە .ئاشكرایە گرێكوێرەی ئەم هاوكێشەیەش لە توركیا و باكوری كوردستانە، چونكە هەتا وەك��و ئێستا توركیا پارێزەری سەرەكی سیستەم و هاوكێشەكانی سەدەی بیستەم ب��ووە لە ناوچەكەدا و هاوپەیمانی سەرەكی هێزە رۆژئاواییەكان ب��ووە ،لەبەر توركیاش رۆژئاواییەكانیش كوردی باكوریان بە نەبوو حساب كردوە و لە كاتێكدا باسیان كردبێت ناڕەواترین ناویان داوەتە پاڵی .ئێستاش ئەم گەلە و تەڤگەرە ئازادیخوازەكەی لە بەهێزترین بارودۆخیدایە و دەوڵەتی توركیا و سیستەمی تەنگاو كردووە .دیارە لە رابردوودا زۆر رێباز و شێوازیان بەكار هێنا بۆ تێكشكاندنی ئیرادەی ئەم گەلە و دیارترینیان پیالنگێڕی ()15ی شوباتی ساڵی ( )1999بوو كە تێییدا رێبەر ئۆج ئاالن دەستگیر كراو رادەستی توركیا كرایەوە، بەاڵم رێبەر ئۆج ئاالن و گەلی كورد ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەی سەركەوتنیان نیشاندا ،ئەمەش وای لە توركیا و جیهان كرد كە روو بكەنە ئیمرالی و دیدار لە گەڵ رێبەر ئۆج ئاالن ئەنجام بدەن. دیارە دیدارەكانی توركیا لە گەڵ رێبەر ئۆج ئاالن و چاودێریكەری ئەم دیدارانە لە دەرەوە بەبایەخەوە دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی رێبەر ئۆج ئاالن و كاریگەری لەسەر هاوكێشەی ئایندە .قسەی زۆر دەكرێت لەسەر دیدارەكان و داخوازیەكانی هەردووال و هەنگاوەكانی ئایندە ،گومان نییە كە ئەمانە پێویستن ،بەاڵم خاڵی گرنگ لەم قۆناخەدا ئەوە بوو كە دەوڵەتی توركیا ناچاربوو پێ بەمەغروریەتی خۆیدا بنێ و خۆی ناچاری رێبەر ئۆج ئاالن و كورد ببینێت ،ئەمە دەتوانێت ببێت بەوەرچەرخانێك لە سیاسەتی نێو دەوڵەتیدا بەرامبەر بەكورد ،چونكە ئیتر حەساسیەتی توركیا بەرامبەر بەكورد كەم دەبێتەوە ،ئەمەش دەرفەتی زیاتر بۆ كورد دروست دەكات و زەمینە بۆ زلهێزە جیهانیەكانیش دروستدەكات كە ئەوەندە خۆیان لە دۆزی كورد دوور نەخەنەوە. هەر بۆیە سەركەوتنی دیدارەكانی ئیمرالی
دەتوانێت ،گرێكوێرەی سەرجەم كێشەكانی كورد و دەوڵەتانی سەردەست بكاتەوە ،هەر ئەمەش وای كردوە كە هێزە ئاشتی نەخوازەكان هەوڵدەدەن ئەو دیدارانە سەرنەكەوێت بۆ ئەم مەبەستەش لێدوانی جیاواز و هەڵوێستی جیاواز نیشان دەدەن .بێگومان تیرۆركردنی (ساكینە جانسز ،فیدان دۆغ��ان و لەیال سۆیلەمەز) یش دەكەوێتە چوارچێوەی ئەم هەواڵنەی كە دەخوازێت زمانی شەڕ بەردەوام بێت و ئاشتی بەرقەرار نەبێت .هەر بۆیە ئێمەی كوردیش لە باشوری كوردستان گرنگە تواناكانمان بخەینە گەڕ بۆ سەرخستنی ئەو دیدارانەی كە لە ئیمرالی بەڕیوە دەچێت ،چونكە بەدڵنیاییەوە كلیلی گرێكوێرەكانی نێوان هەولێر و بەغداد لە ئیمرالیە. بەكردنەوەی گرێكوێرەكانیش بەهاری كوردی دێت و كورد مۆركی خۆی لە سەدەی نوێ دەدات.
سەركەوتنیدیدارەكانیئیمرالی دەتوانێت ،گرێكوێرەی سەرجەم كێشەكانی كورد و دەوڵەتانی سەردەست بكاتەوە ،هەر ئەمەش وای كردوە كە هێزە ئاشتی نەخوازەكان هەوڵدەدەن ئەو دیدارانە سەرنەكەوێت بۆ ئەم مەبەستەش لێدوانی جیاواز و هەڵوێستی جیاواز نیشان دەدەن. بێگومانتیرۆركردنی(ساكینەجانسز، فیدان دۆغان و لەیال سۆیلەمەز)یش دەكەوێتە چوارچێوەی ئەم هەواڵنەی كە دەخوازێت زمانی شەڕ بەردەوام بێت و ئاشتی بەرقەرار نەبێت .هەر بۆیە ئێمەی كوردیش لە باشوری كوردستان گرنگە تواناكامنان بخەینە گەڕ بۆ سەرخستنی ئەو دیدارانەی كە لە ئیمرالی بەڕیوە دەچێت ،چونكە بەدڵنیاییەوەكلیلیگرێكوێرەكانی نێوان هەولێر و بەغداد لە ئیمرالیە. بەكردنەوەیگرێكوێرەكانیشبەهاری كوردی دێت و كورد مۆركی خۆی لە سەدەی نوێ دەدات
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
Roji_Wilat@yahoo.com
3
راپۆرت
هاوپەیمانیەتی كۆمەاڵیەتی لە سیستەمی خۆبەرێوەبەری رۆژئاوای كوردستاندا:
قەدەغەكردنی ژن بە ژن و فرەژنی و یەكسانی میراتی ئەرێ كرد ئا /رۆژی واڵت
لە گەڵ دەستپێكردنی شۆڕشی گەالنی سوریا گەلی كورد لەو بەشەی واڵت هەر لەسەرەتاوە ب��ە ئەڵتەرناتیڤی خ��ۆی و ب��ەئ��اواك��ردن��ی سیستەمێكی خ��ۆب��ەڕێ��وەب��ەری ك��ە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگا لەخۆ بگرێت و بتوانێ لە هەموو هەلومەرجێكدا وەاڵمی پێداویستیەكانی كۆمەڵگا بداتەوە كەوتە نێو شۆڕش ،ئەم سیاسەتە دیموكراتیانەی كوردان لە رۆژئاوای كوردستان هەر لەسەرەتاوە و لە هەلومەرجی ئاڵۆزی سوریادا بەپشتبەستن بە هەلبژاردنی گەل لە تەواوی شار و ناوچە و گوندەكان پێشخرا و پاش ماوەیەك وەكو سیستەمێكی ئەڵتەرناتیڤ توانی جێگای خۆی لە نێو رۆژئاوای كوردستاندا بگرێـت و لەرووی سیاسی ،كۆمەاڵیەتی ،كەلتوری و پاراستنی رەوا و هەموو كایەكانی ژیانەوە ،سیاسەتێكی دیموكراتیانە بئافرێنێ. لە سوریادا هەرچەندە لە ماوەی ()20مانگی سەرهەڵدانەكانی گەل و ئاڵۆزیەكانی ئەو واڵتەوە دەیان هەزار كەس بونەتە قوربانی، بەاڵم لە رۆژئ��اوای كوردستان ئەو سیاسەتە ژیرانەیەی كە لە سایەی سیستەمی خۆسەری دیموكراتی"دا دیموكراتی"خۆبەرێوەبەری پ��ەی��ڕەوك��راوە توانیوەیەتی گەلی ك��ورد لە كۆمەڵكوژی مەزن بپارێزێ و گەلێكی بەئیرادە و دینامیكێكی سەرەكی دیموكراتیزەكردنی ئەو واڵتە پەروەردە بكات. لە ماوەی رابردوودا گەل لە رۆژئاوای كوردستان لە گەڵ هەوڵدانەكانیان بۆ گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی ئەو واڵتە ،لە بوارەكانی كەلتور و زماندا لە پێشینەی كارەكانی ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای كوردستان زیندووكردنەوەی زمان و كەلتوری كوردی بووە و لەوچوارچێوەدا لە نێو خوێندنگاكانی سوریادا كە پێشتر ناوەندی تواندنەوەی زم��ان و كەلتوری ك��وردی بوو بەسەدان خولی پەروەردەی زمان و پێگەیاندنی مامۆستای زم��ان��ی ك���وردی و بەجێكردنی پەروەردەی زمانی كوردی لەنێۆ خوێندنگاكاندا توانیان روحێكی نوێ بەبەر زمان و كەلتوری كوردیدا بكەنەوە.
لە الیەكی تر وەكو یەكێك لە پرەنسیپەكانی سیستەمی خ���ۆس���ەری دی��م��وك��رات��ی كە خۆپاراستنی رەوای گەلە هەوڵەكانیان چڕكردەوە و بۆ ئەمەش هەوڵدانەكان هەر لەسەرەتایی دەستپێكردنی سەرهەڵدانەكانی ئەو واڵتەوە هەڵگیران و گەل پاراستنی خۆی لە ئەستۆ گرت ،ئاواكردنی یەكینەكانی پاراستنی گەل و ئاسایشی شارەكانی رۆژئاوای كوردستان و ناوچە كوردنیشینەكانی حەلەب و دیمەشق توانی ببێتە فاكتەرێكی سەرەكی پاراستنی گەل لە كۆمەلكوژی ،ئەمەش بەرهەمی هەمان سیستەمە كە نایەوێ لە چوارچێوەی ئەجیندای دەرەكیدا پاراستن پێش بخرێـت و گەل دەكاتە خاوەن پاراستنی خۆی. بەگشتی ل���ەروی ك��ۆم��ەاڵی��ەت��ی ،سیاسی، ئابوری...هتد سیستەم خاوەن ئەڵتەرناتیڤێكی بەو شێوەیەیە كە توانیویەتی تارادەیەكی باش ببێتە وەاڵمی پێداویستیەكانی گەل. لەوچواچێوەشدا لە نێوان رۆژان���ی ()28 و ()29ی تشرینی یەكەمی ()2012دا بەڕێوبەرایەتی هەمیشەیی ئەنجومەنی گەل لە رۆژئاوای كوردستان سێیەمین كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدەدات و لە كۆبونەوەكەیاندا باردودۆخێ سوریا و رۆژئ��اوای كوردستان بەشێوەیەكی بەرفراوان هەڵسەنگێنن و ڕێبازی بەڕێوبەرایەتی هەرێمە ڕزگاركراوەكان دەستنیشان دەكەن . ئەنجومەنی گەل لە رۆژئ��اوای كوردستان لە دوای هەڵبژاردنی فراوانی مانگی كانوونی دووەم����ی س��اڵ��ی پ��ار دام��ەزران��دن��ی خۆی رای��گ��ەی��ان��دووە .لەمبارەیەوە"عەبدولسەالم ئەحمەد هاوسەرۆكی ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوی كوردستان دەڵێـت":ئێمە كۆمەڵكوژی ڕۆبۆسكی و سەرجەم هەوڵەكانی دەوڵەتی ت��ورك بۆ شاردنەوەی رۆبۆسكی و كۆمەڵكوژییەكانی تر شەرمەزار دەكەین و تەڤگەرەكەمان لە سەرەتای شۆڕشەوە ڕێگەی سێهەمی هەڵبژارد و خۆشبەختانە بەسەركەوتن گەیشت .لە ئەنجامی هەوڵەكانمان ڕێگەمان نەدا شەڕ لە هەرێمی كورداندا بێتە ئاراوە". هەروەها هاوسەرۆكی ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای كوردستان دەڵێـت":رژێمی تورك لە بەرامبەر ئەو ئارامیەی كە لە رۆژئاوای كوردستان دروست
بوو خۆی نەگرت و ویستی بە ڕێگای كۆمەڵێك چەتە شاری سەرێكانی رۆژئ��اوای كوردستان داگیر بكەن ،ب��ەاڵم ڕوب���ەڕوی بەرخۆدانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە بونەوە و لە ئاكامدا چەندین جار تێكشكێنران و هەموو هەوڵەكانی دەوڵەتی توركیش بێئاكام مایەوە. بەبەشێكی ت��ری وتەكانیدا عبەدولسەالم دەڵێت":ئێمە لە پاڵ خەباتی ڕێكخستنی خۆماندا گرنگی دەدەینە پێشخستنی یەكێتی كوردان و پەیمانی هاوكاری نەتەوەیی و دەستەی بااڵی كوردیش ئاكامی ئەم خەباتانەیە". كۆبونەوەكەی بەڕێوبەری هەمیشەیی دوو رۆژ ب��ەردەوام دەبێت و رۆژی دواتریش ئەنجامی كۆبونەوەكە بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكەن. لە رۆژی دووەمینی كۆبونەوەكەدا دۆخی ژنانی كورد لە رۆژئاوای كورستان هەڵسەنگێندرێت و بەرێوبەرانی ئەنجومەنەكانی گەل لە رۆژئاوای كوردستان لەسەر بنەمای ئازادی ژن ،ئازادی كۆمەلگەیە سەبارەت بە ئایندەی ژنان چەند بڕیارێكی گرنگ دەدەن. هاوپەیمانیەتی كۆمەاڵیەتی و بڕیارەكان بۆ ژنان
ـ قەدەغەكردنی هاوسەرگیری ژن لە ژێر تەمەنی ( )18سالیەوە. ـ مافی ژن هەیە كە هاوژینی خۆی بە ئیرادەی ئ��ازادی هەڵبژێرێ و نابێ كە بە زۆرەملێی هاوسەگیری پێ بكرێ. ـ ق��ەدەغ��ەك��ردن��ی ژن ب��ە ژن ل��ە رۆژئ���اوای كوردستان. ـ نابێ ژن بە شیربایی هاوسەگیری بكات و لە جیاتی ئ��ەوە دەب��ێ ه��ەردوو لە ئاست پیویستیەكانی ژیان بەرپرسیار بن. ـ تا تەمەنی ( )15ساڵی مافی دایك هەیە كە بە تەواوی سەرپەرشتیاریتی منداڵی هەبێ و دوای ( )15ساڵ منداڵ دەكرێ ئایندەی ژیانی خۆی هەلبژێرێ. ـ بەهێندەی پیاو مافی ژنیشە كە لەمیراتیدا یەكسان بێ ـ ژنیش وەك��و پیاو هەمان مافی هەیە كە بەشداری كاروباری ژیان بێ وخاوەن بڕیار بێ.
دیدار
4
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
Roji_Wilat@yahoo.com
حسین كەركوكی؛
كێشەی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند پرسی دەستور و نەبوونی زیهنیەتێكی دیموكراتیكە حسین كەركوكی ل��ەم دی���دارەی (رۆژی واڵت)دا تیشك دەخاتە سەر ئاڵۆزیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند و دەڵێت ":ئاڵۆزیەكانی ئێستای ئێراق لەم دواییەدا سەریان هەڵنەداوە، بەڵكو ئاڵۆزیەكان سەرچاوەی خۆی لەوە دەگرێت كە هێچ كام لە هێزە ئێراقیەكان خ���اوەن ئیرادەیەكی سەربەخۆ سیاسی نین و هەركامە بە ئەجیندایەكی دەرەكی هەڵسوكەوت دەكەن لەالیەك و لەالیەكی تریش ئەو دەستورەی بۆ ئێراق دارێژراوە، لەسەر بنەمای عەقڵیەتی مەزهەبی ،ئاینی و ئەتنیكی دارێژراوە و الیەنی دیموكراتی الوازە .هەروەها كەركوكی باس لەوەش دەك��ات لە ساڵی ""2012دا لە هەرێمی ك��وردس��ت��ان داخ����وازی و داوا رەواك��ان��ی جەماوەری گەلەكەمان بەجێ نەهاتووە و دەس��ەاڵت��ی��ش ه��ی��چ ه��ەن��گ��اوێ��ك��ی بە ئاراستەی چارەسەری پرسە ناوخۆییەكاندا هەڵنەگرتووە. ئا /رۆژی واڵت
پرسیار /خوێندنەوەتان بۆ ئاڵۆزیەكانی نێوان هەرێم و ناوەند چییە ،بەتایبەتی دوای دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە و بەرەو قەیرانی چوونی بارگرژیەكان، ئامانج لە دامەزراندنی هێزی دیجلە چییە، ئایا ئامانجی ئەم هێزە تەنیا كوردە وەكو ئ��ەوەی هەندێك الیەنی سیاسی باسی لێوە دەكەن ،تاچەندە راستە كە دەوترێت ئامانجی هەڵبژاردنەكانی داهاتوویە ،ئایا ئەو دەنگۆیانە چەندە راستە كە ئەوە تەنیا سیناریۆیەكە بۆ بەردەوامكردنی هەندێك لە تەمەنی دەسەاڵت؟ وەاڵم /ئەگەر ئێمە هەڵسەنگاندنێكی زانستی و بابەتیانە بۆ بارودۆخی ئێراق بكەین .پێویستە بگەڕینە ب��ۆ دوا و پێش ساڵی ()2003 بەتایبەتی پێش روخانی رژێمی بەعس ،ئەو الیەنانەی كە ئۆپۆزسیۆنی رژێمی بەعس بوون، لەو كاتەدا هەم لە ئاستی جیهاندا و هەمیش لە ئاستی ئێراق بارودۆخەكە لە گۆڕانكاریەكی جددیدا تێپەڕ دەبوو ،بەتایبەتی دوای مۆداخەلە كردنی
پرۆفایل":حسین محمەد رەشید ناسراو بە حسین كەركوكی ئەندامی دەستەی كارگیری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی رێكخستنی گشتی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان". ئەمریكا بۆ رۆژه��ەالت��ی ناوین ،لە ()2001 بۆ ئەفغانستان و پاشان روخانی رژێمی بەعس گۆڕانكاریەكی جددی هاتە ئاراوە ،ئەوەی گرنگ بوو بۆ ئێمە وەكو كورد و هەمیش وەكو پارتەكەمان، لەوكاتە خوێندنەوەیەكی جیاوازمان هەبوو بۆ گۆڕانكاریەكان ،چونكە لە كاتی روخانی رژێمی بەعس كوردیش بەشێك بوو لەو هاوپەیمانیەتیەی ئەمریكا و بریتانیا .لەو كاتە لەو الیەنانەی كە رژێمی بەعسیان رووخاند بەس ئێمە وەكو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ،خوێندنەوەمان جیاواز بوو ،ئەویش ئەوە بوو كە ووتمان ئەمریكا دێتە ناوچە و كۆمەڵێك پرۆژە و پیالنی خۆی هەیە ،ئایا لەم گۆڕانكاریانەدا كورد خاوەن چ پرۆژە و بەرنامەیەكە .لە الیەن دەسەاڵتی هەرێمی كوردستانەوە هەتا ناوڕاستەكانی ()2005یش هەر دوو ئیدارەیی بوو ،ئەو دوو ئیدارەییە هەم
ڕەنگدانەوەی لەسەر هەڵبژاردنەكانی ( )2005و هەتا ئێستاش هەر درێژەیە هەیە .دەتوانم بڵێم كورد لەئاستی گۆڕانكارییەكانی ئێراقدا ئامادە نەبوو ،بۆ ئەو روداوان��ەی دەهاتنە پێشەوە و لەهەمانكاتدا خاوەن بەرنامە و ئەجیندای خۆی نەبوو ،لە پاش روخانی رژێمی بەعس ستراتیژی كورد بەگشتی لە ئێراق دیار نەبوو ،لەمالو و لەوالوە گفتوگۆ هەبوو، ئێمە خۆمانیش وەكو پارتی چارەسەری هەر لە ()2002ەوە پرۆژە دەستورێكی دیموكراتیمان بۆ ئێراق ئامادە كردبوو ،بەالم لە رووی راگەیاندنییەوە پرۆپاگەندەیەكەمان بۆ ئەو مەسەلەیە نەبوو ،ئێمە لەو قەناعەتەدا بووین كە ناتوانین بەو عەقڵیەتەی الیەنەكانی ناو گۆڕەپانی سیاسی ئێراقی پاش رووخانی رژێمی بەعس گۆڕانكاریەكی ئەرێنی دروست بكرێت ،بۆیە هەر زوو دەركەت كە دەستی دەرەكی لە ناو ئێراقدا زۆرە .بەتایبەتی ئێران،
Roji_Wilat@yahoo.com
توركیا و سوریا و سعودیە لە مەسەلەكەدا گەلێك بەرچاوە .بەدامەزراندنی ئەنجومەنی دامەزراندن، هەتا ئاستێك لەوكاتەدا رەنگدانەوەی الیەنە سیاسیەكانی و خەڵكی ئێراقی پێوە دیار بوو، بەالم بەداخەوە ئەنجامی زۆری نەگرت .لە الیەك دەستی دەرەكی و لە الیەكی تر ،نەبوونی ئیرادەی سیاسی و سەربەخۆیی سیاسی الیەنەكان یەكتریان ت��ەواوك��رد .هەرچەندەش دەستور ئامادەكرا و هەندێك ئیش و كار لەسەرئاستی ئێراق ئەنجام دران ،بەاڵم لەبەر ئەوەی نە لە ئاستی هەرێمی كوردستان و ن��ەش لە ئاستی گشتی ئێراقدا الیەنە سیاسیەكان ئامادەی گۆڕانكاری جددی و ریشەیی نەبوون بەتایبەتی لە الیەن عەقڵییەتەوە بۆ ئەوەی هەوڵی چارەسەری كێشەكان بدەن ،لە الیەك بە دەستێوەردانی دەرەكی و لە الیەكی تر بە عەقڵیەتی تەسكی حزبی و دەسەاڵتداریەتی هەڵسوكەوت كرا ،بۆیە هەر پاش هەڵبژاردنی یەكەم لە پاش رووخانی رژێمی بەعس و دامەزراندنی ئەنجومەنی حوكم ،ئێمە وەكو پارتی چارەسەری پێشینار و هەڵوێستی خۆمان لەمەر داڕشتنی دەستورێكی دیموكراتیك بۆ ئێراق نیشاندا .لەو پێشنیار و تێڕوانینانەی خۆماندا پێگەی كورد لە ئێراقی نوێدا و ستاتۆوەكەی كۆمەڵێك بۆچوونی جیاوازمان هەبوو ،پێشنیار و ڕای خۆمان رادەستی ئەو لیژنەی كرد كە بۆ ئامادەكاری رەشنووسی دەستور دیاری كرابوون ،بەاڵم ئەوەی دەكەوێت ئەو لێژنەی كە بۆ داڕشتنی دەستور دانرابوو، زیاتر بەعەقڵیەتی نەتەوەپەرەستی ،مەزهەبی و تائیفی و بەرژەوەندی تەسكی حزبی جۆالنەوە و دەستوریان ئامادە ك��رد ،بۆیە سەرچاوەی ئ��ەو كێشە و ئاڵۆزیانەی ن��او ئێراق بەگشتی و بەتایبەتی ناكۆكی نێوان ناوەند و هەرێمیش خۆی لەو دەستوورەوە دەگرێت .لەو دەستورەی كە لە ساڵی ()2005ەوە دارێژراوە و كۆمەڵێك خاڵی چارەسەر نەكراو بە هەڵواسراویی ماوەتەوە. هەرچەندە هەموو الیەنە ئێراقیەكان بەگشتی ئەو دەستورەیان قەبوڵكرد ،بەاڵم لەسەر ئاستی گەالنی ناو ئێراق ئەو دەستورەی ئامادەكراوە، ناتوانێت تەعبیر لە هەموو الیەك و پێكهاتەیەكە بكات ،ئێمە وەكو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان هەر ئەو كاتە ووتمان نا بۆ دەستور، چۆنكە ئێمە ئەمڕۆمان باش دەبینی و ئێستاش خۆشبەختانە تازە هەندێك الیەن هاتوونەتە سەر ئەو بڕوایەی ئێمە كە كێشەكان زیاتر دەستورین. بەتایبەتی مەسەلەی ب��ودج��ە ،ن��ەوت و گاز، دەسەاڵتی پارێزگاكان و نوێنەرایەتی دەرەوە" بۆ هەرێمی كوردستان" ،مەسەلەی پێشمەرگە و سەرچاوە سرۆشتیەكان هەموو ئەو خااڵنەیە كە هەر ساڵە دەبێتە جێ مشتومڕ و هەتا ئێستاش بە هەڵواسراوەیی ماوەتەوە و هیچ چارەسەریەكی بۆ دانەنراوە. دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەش هەر ئەنجامێكی ئەم دەستورە نادیموكراتیەیە.
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
دوای هەڵبژاردنەكانی ( )2009ئەو حكومەتەی لە هەولێر ئاوا كرا ،بەاڵم هەتا ئێستا كۆمەڵێك لەو پۆستانەی لە ئێستادا بە وكالەت بەرێوە دەچن، تا ئێستا بڕگە و خاڵەكانی ئەو رێككەوتننامەی هەولێر جێبەجێ نەكراوە .هەرچەندە الیەنی كوردی لەو كاتەدا وەرەقەیەكی ( )19خاڵی هەبوو و دەیووت كە هەمووی قەبوڵكراوە ،بەاڵم هەر زوو دەرك��ەوت كە ئەو خااڵنە تەنیا لەسەر كاغەز ماونەتەوە و وەكو مەركەبی سەر كاغەز وابوون و تەنانەت زۆریش پرۆپاگەندەی ئەوەیان دەكرد كە لەسەردەستی كورد ئەو حكومەتە ئاوا كراوە، ئەمەشیان كردبووە خاڵێكی پۆزەتیڤ بۆ خۆیان، بەاڵم ئەوەی دەرك��ەوت تا ئێستا وەزارەتەكانی ناوخۆ ،ئاسایش ،و ئەنجومەنی نیشتمانی كە بەشێك لە رێككەوتننامەی هەولێر بوو جێبەجێ نەكرا و حكومەت یەكالیەنە و بۆ ماوەی دوو ساڵە لە الیەن مالیكیەوە بەرێوە دەچێت .سەرچاوەی دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەش لە قەبوڵكردنی ئەو دەستورەوە دێت كە ساڵی ( )2005قەبوڵكراوە ،لە الیەك و لە الیەكی تر، بێ بەرنامەیی الیەنە سیاسیەكانە كە لە ریشەوە چارەسەری بۆ كێشەكانیان دانەنا ،بۆیە هەر رێككەوتنێكیش كە دەكرێت شەش ،حەوت مانگ زیاتر دەوام ناهێنێت .جارناجارێك بێ دەنگ دەبن و پاش ماوەیەكیش دەتەقێننەوە .دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە یەكێك لەو خااڵنەیە كە دەستور ئەو مافەی بە سەرۆكوەزیران داوە كە سەرۆك وەزیران فەرماندەی هەموو هێزە چەكدارەكانی ئێراقە و مافی ئەوەشی هەیە كە ئەو هێزانە بە پێ خواستی خۆی بجۆڵێنێت. كوردیش لە گەڵ ئەوەی كە لەسەر ئاستی ئێراق بێ بەرنامەیە ،لەسەر ئاستی ناوخۆش بێ بەرنامەیە. لە ناوخۆشدا ناتەبان و خاوەن پرۆژەیەكی هاوبەش نین .بۆیە دەبینین ،یەكالیەنە و دووالی��ەن��ە، یانیش هەرە زۆر چوارالیەنە كار دەكرێت ،لەبەر ئ��ەوەش ناتوانین ئاراستەی رووداوەك���ان بەالی خۆماندا بشكێنینەوە .پێویستی دەك��رد ،وەكو الیەنی كوردی بیرمان لەم رۆژەش بكردایەتەوە. هەرچەندە رێككەوتنی ( )2009هەبوو بۆ ئەوەی لەو ناوچانەی كە جێ ناكۆكن ،هێزێكی هاوبەشی ئێراقی ،كوردی ،ئەمریكی بەجێ بكرێت و ناوچەكە بپارێزرێت ،بەاڵم هەر بەكشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا حكومەتی ناوەندیش ئەم هەلەی قۆستەوە بۆ خۆی و دەستپێشخەری ناوچەكەی خستە دەستی خۆیەوە. ئێمە وەكو پارتی چارەسەری كێشەكە وەكو ئەوەی كە گوایا كێشەی مالیكی و بارزانییە سەیر ناكەین، بەڵكۆ ئەم كێشەیە ،الیەنێكی خۆی دەستوریی و یاساییە كە دەبێتە دەستور بەالیەنی دیموكراتیدا هەموار بكرێتەوە ،الیەنێكی تری سیاسییە كە پێویستە هێز و الیەنە سیاسیەكانی ناو ئێراق خاوەن ئیرادەی سیاسی سەربەخۆ بن و لە پێناو پاراستن و سەقامگیری و دیموكراتی بوونی ئێراق
5
دیدار
بۆ ئەوەی ئێمە بینە هێزی چارەسەری پێشنیاریبەستنیكۆنفرانسێكی بۆنیادنانەوەمان كردووە كە بتوانێت لەسەر ئاستی باشووری كوردستان رۆڵی بۆنیادنانەوەیسیستەمبگیڕێت و لەبەر ب��ەرژەوەن��دی گەالنی ئێراقدا هەنگاوی دیموكراتی هەڵبگرن و متمانەیان بە یەكتر هەبێت و ئەو بێ متمانەییەی نێوان خۆیان هەڵگرن، الیەنێكی تری كێشەكانی ئێراق دەستێوەردانی دەرەكییە و دەستێوەردانی ئەجیندای دەرەكیین. مالیكی لەبەر ئ��ەوەی دەستور ئەو مەجاڵەی پێداوە لە دەس��ت��وردا ئ��ەوەی كە بە مەجازی خۆی بێت ،هەڵیدەبژێرێت و پێكدێنێ و ئەوەشی لە بەرژەوەندی خۆیدا نەیبینێت ،نایكات و لە دژی دەوەستێتەوە .ئەو ئەقڵیەتەی مالیكی پێ هەڵسوكەوت دەك��ات جێگای رەخنەیە و مایەی قەبوڵكردن نییە .الیەنەكانی تریش بە كاردانەوە لەبەرامبەر بە مالیكی هەڵسوكەوت دەكەن ،كێشەكە دووالیەنەیە ،الیەنێك مالێكییە كە دەیەوێت یەكالیەنە حوكم بكات و الیەنی بەرامبەریش كە هاوبەشە لە حكومەتەكەدا دەیەوێت لەبەرژەوەندی ئەودا هەڵسوكەوت بكرێت. بۆیە ئێمە وەكو پارتی چارەسەری بۆ چارەسەری ئەو كێشانە پێشنیارمان كردووە ،كە هەموو الیەنە ئێراقیەكان بەخۆداچوونەوەیەكی جددی بەخۆیاندا بكەنەوە و بە پرۆژەیەكی هاوبەش لەدەوری یەك كۆببنەوە ،هەتاكو ببنە وەاڵم بۆ داخوازیەكانی گەالنی ئێراق و بۆ هەرێمی كوردستانیش بەهەمان شێوەی پێویستیمان بە پرۆژەیەكی هاوبەشی هەموو هێز و الیەنە سیاسیەكان خۆیان بكەنە خاوەن ستراتیژیەتێكی هاوبەش بۆ چارەسەری كێشە و پرسە هەڵواسراوەكانی خۆمان چ لە ئاستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و چ لە ئاستی ئێراقدا .ئێمەیە كورد ئەگەر بتوانین ناوماڵی خۆمان رێكخەین لە ئاستی ئێراقیشدا دەتوانین لە گەڵ الیەنە دیموكراتیخوازەكان و كەسایەتیە سەربەخۆوەكان و الیەنەكانی تر پێكەوە كار كەین بۆ دیموكراتیزەكردنی ئێراق. پرسیار /ناڕەزایەتیەكانی ئەم دواییەی ن��اوچ��ە س��وون��ی��ەك��ان ئەنجامی چییە و چیان دەوێت ،ئایا ئەمەش هەر بەشێك ل��ەو ناكۆكیانە نییە كە بێ چ��ارەس��ەری ماوەتەوە؟ وەاڵم /بەداخەوە لە ئێستادا زۆر دەستەواژە هەیە كە بەكاریان دێنین بەتایبەتی سووننە، شیعە ،ك��ورد .ئ��ەم دەس��ت��ەواژان��ە زیاتر پاش ()2003ەوە و بەهاتنی زلهێزەكان بۆ ناوچەكە باو بوونە و بۆنەتە ئەمرێكی واقع .هیوادارین كە
دیدار
6
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
ساڵی ( )2012بەنیسبەتی چاكسازی و دیموكراتیزەكردنی دام و دەزگا و بۆنیادنانەوەی سیستەمی سیاسی لە هەرێمی كوردستان هیچ جیاوازیەكی لە گەڵ سااڵنی ( )2011و ( )2010نەبوو لە ئایندەیەكی نزیكدا ئیدی ئەو دەستەواژانە بەكار نەهێنین ،چونكە بەم شێوەیە خوێندەوە و پارچەپارچەكردنی پێكهاتەكانی ئێراق و گەالنی ناو ئێراق دەبێتە هۆی دووبەرەكی هێز و الیەنە سیاسیە و تەنانەت پێكهاتەكانی كۆمەڵگەش، ئەمەش تەنیا لە قازانجی هێزە دەرەكییەكان و ئەو كەس و الیەنانەی كە ئامانجیان دەسەاڵتخوازی و دەستێوەردانی ناو ئێراقە بە مەرام و ئەجیندای خۆیان و لە پێناو بەدەستهێنانی بەرژەوەندی خۆیانە .بێگۆمان كۆمەڵگەی ئێراق كۆمەڵگایەكی رەنگاورەنگە و زۆر دەوڵ��ەم��ەن��دە و لەهەموو بوارێكەوە خاوەنی دەوڵەمەندییە ،بەاڵم گەلێك الیەن دەیانەوێت ئەم دەوڵەمەندییە كۆمەڵگەی ئێراق لە رووی ئەتنیكی ،مەزهەبی ،قەومی و تائیفی و ئایینیەوە لەبەرژەوەندی خۆیاندا بەكار بهێنن و ئەوەش بە دووبەرەكی ناوەنەوە لە ناو ئەم پێكهاتانەدا دەیانەوێت ئەنجامگیری بكەن .ئەگەر ئەم دەوڵەمەندیەی گەالن لەسەر ئاستی سیاسی دابەشكەین ،زۆر زۆر مەترسیدارە .بەتایبەتی لە ئێستادا ئەو دەنگە ناڕەزایەتیانە لە موسل ،رۆمادی، موسل و تكریت و ...دەردەكەون ،گەلێك هۆكاری خۆی هەیە .لە الیەكەوە گرێدراوی بەو قەیرانەی نێوان هەرێمی كوردستان و ناوەندەوە هەیە، چونكە لە رێككەوتنامەی هەولێردا رێككەوتنێك بوو كە هەموو الیەنە ئێراقیەكان ،لە دەسەاڵت و بەرێوەبردنی دام و دەزگاكانی ئێراقدا جێ بگرن ،بەاڵم ئەوەی دەركەوت لە عەمەلیدا وەها نەبوو ،پاش گرتنی پاسەوانەكانی رافیل عیساوی ناكۆكیەكانی نێوان الیەنە سووننەكان و مالیكیش زیاتر زەق بوویەوە ،ناڕەزایەتیەكان دەستی پێكرد، بێگۆمان سەرچاوەی ناڕەزایەتیەكان تەنیا بۆ گرتنی پاسەوانەكانی عیساوی ناگەڕێتەوە ،الیەنێكی خ��ۆی ،دەس��ت��وری ،یاسایی هەیە و الیەنێكی خۆیشی دەگەڕێـتەوە بۆ ( )2003بۆ ئەوەی هەر ئەو كات پێویستی دەكرێت لەسەر بنەمایەكی دیموكراتی سەالحیەتی دەسەاڵتی ناوەند دیاری بكرێت و رێكبكەوین .لە ئێستادا هەركەسە دەیەوێت هێزی خۆی نیشانی بەرامبەرەكەی بدات و خۆی تاقی دەك��ات و نەمایشی هێز دەكات ئەوەش لەسەر حیسابی بەرژەوەندی گەالنی ئێراق بەگشتی .هەموومان دەزانین كە ئەو ناوچانەشی كە لەم ماوەیەدا دەنگی ناڕەزایەتیان بەرز بۆتەوە لە گەلێك رووەوە پێویستیان بە خزمەتگۆزاری هەیە ،بێكاریەكی زۆر و هەژاری لەو ناوچانەدا زۆرە
و بە پێ پێویست خزمەتگۆزاری ناوچە نەكراوە، لە بواری ئاسایشیەوە زۆرینەی تەقینەوەكان لەو ناوچانە روو دەدەن و خەڵك دەبنە قوربانی ،لە گەڵ ئەوەش گرتنی پاسەوانەكانی رافیع عیساوی زیاتر رەوشەكەی ئاڵۆزتر كرد ،مالیكی نزیكی ساڵێكە زۆر تاكڕەوانە بیردەكاتەوە و حوكمڕانی دەك��ات .وەك��و كردانەوەیەك ماوەیەك الیەنی ك��وردی ،سووننە"عەالوی ،مۆتلەق و هەندێك الیەنی ت��ر" ،هەوڵیاندا متمانەی لێبستێنەوە، بەاڵم ئەوانیش بە پێویست نەگەیشتنە ئەنجام. بۆیە مالیكیش لەبەرامبەر بەم هەوڵە ،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەی دامەزراند ،هەم خەونی بە هەرێم بوونی سووننەكانی لەبار برد و هەمیش هەڕەشەیەكی ج��ددی لە ك��ورد كرد بەتایبەتی بۆ جێ ناكۆكی لەسەرەكان .بە قەناعەتی ئێمە دەیانەوێت ناكۆكیەكان بگەڕێننەوە بۆ پێش ساڵی ( ،)2004وەكو ئەوەی كە ناكۆكی نێوان سووننە ،شیعە و كورد و عەرەب و ...هەیە. دەستێوەردانێكی دەرەكی و زەق بۆ ناو ئێراق لە ئارادایە .لەم كاتەدا ،دەركەوتن و لێدوانی عیزەت دوری ،نیشانەی ئەوەیە كە دەیانەوێت كاردانەوەی شیعەكانی لێبكەوێتەوە .ئێمە ئەوە بەمەترسیدار دەبینین .جارێكی تر وەكو پارتی چارەسەری بانگەوازیمان ئەوەیە كە هەموو هێزە ئێراقیەكان بەیەكەوە كۆبینەوە و ئەو خااڵنەی كە بەگرنگ و چارەنوسسازیان دەزانین باسیان بكەین و میكانیزمەی گۆنجاو بۆ چارەسەریان دانین .كام هێزی دەرەكی چی دەڵێت با بڵێت گرنگ نییە، ئێمە وەكو الیەنە ئێراقیەكان چیمان دەوێت گرنگە و لەسەر ئەوە گفتوگۆ بكەین و كاری بۆ بكەین. پرسیار /ساڵی دووهەزار و دوازدە تەواو بوو، بەاڵم ئەنجامی ناڕەزایەكانی جەماوەری گ��ەل��ەك��ەم��ان ل��ە ب��اش��وری ك��وردس��ت��ان بەتایبەتی لە بەرامبەر حكومەتی هەرێم، بە چی ئەنجامێك گەیشت؟ چاوەڕوانی جەماوەر چی بوو لە حكومەت و الیەنە دەسەاڵتدارەكان و چی بۆ داخوازیەكانی خەڵك كرا؟ وەاڵم /لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان جەماوەر لەبەرامبەر بە حكومەت ناڕەزایەتیەكی جددی هەیە .ئەو رووداوانەشی لە ()17ی شوبات هاتنە ئاراوە ،گەیشتنە لۆتكەی ئەو دەنگە ناڕەزایەتیانە بوون .بەتایبەتی ئەو گەنجانەی دووای راپەڕینی ( )1991ئ��ەو ب��ارودۆخ��ەی��ان دی و ئ��ەوەی ئێستاشیان پێ قەبوڵ ناكرێت .الیەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانیش پێویستە گۆڕانكاری جددی لە خۆیاندا بكەن ،بەالم بەداخەوە ئەوەی دەركەوت ه��ەم پێش و ه��ەم پ��اش رووداوەك��ان��ی ()17 ی شوبات دیار بوو كە دەسەاڵت هیچ ئامادەی گۆڕانكاری نییە و بەخۆداچوونەوەی نەكردوە. تا ئێستا حكومەتی هەرێم خاوەن دەستورێكی دیموكراتی نییە ،دوو ئیدارەیی زاڵە ،پێشمەرگە
Roji_Wilat@yahoo.com
و ئاسایش لە بن سێبەری حزبە ،ناشەفافیەت لە فرۆشتنی نەوت هەیە و دیار نییە كە داهاتەكەی بۆ كوێ دەچێت و لە چیدا خەرج دەكرێت .داهاتی گۆمركەكان چەندە ،كەس نازانێت داهاتی سااڵنەی ئەم هەرێمە چەندە و چۆن چۆنی خەرج دەكرێت. خاوەن پەیڕەوێكی دیموكراتی ناوخۆی پەرلەمان نین و ئەو پەیڕەوەی كە هەیە دەست و پەنجەی هەموو ئەندام پەرلەمانەكانی گرێداوە و ناتوانن ببنە خاوەن هەڵوێستێكی دیموكراتیانە ،ناتوانن وەزیرێك بانگ بكەن و حیسابی لێبخوازن ،كۆشتن و خۆ كۆشتنی گەنجان و ژنان چەند قات زیادی ك��ردووە ،دەستێوەردانی دەرەك��ی لە كاروباری ناوخۆی هەرێمدا هەیە ،پشتبەستن بە هێزی دەرەك��ی بێ حیسابە .لە گەڵ ئەوەش هەرێمی كوردستان خ��اوەن ئەزمونێكی بیست ساڵەیە، گەلێك لە دواوە م��اوە ،نابێت خۆمان لە گەڵ ناوەنددا مۆقارێنە بكەین ،چونكە ئەمە هەڵەیە و هەڵەیەكی مەزنیشە .یان خۆمان بە دۆبەی و ئەستەمبۆل و قەتەرەوە مۆقارێنە بكەین ئەوەش هەر هەڵەیە و هەڵەیەكی كۆشندەیە .لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش لە نێو هێز و الیەنە كوردیەكان ،بێ متمانەیەك هەیە و ئەمەش بۆتە قەیرانی بێ متمانەیی لە هەرێمدا. لە پاش هەڵبژاردنەكانی ( )2009ئۆپۆزیسیۆنی ناو پەرلەمانیش دەركەوت ،هەرچەندە هەتا ئاستێك رۆڵێكیان بینیەوە ،بەاڵم لە ئێستادا دەتوانم بڵێم ئەوانیش بۆنەتە بەشێك لەو ناشەفافیەتەی لە هەرێمدا حاكمە .چۆن دەسەاڵت لە دەرەوەی خۆی كەس نابینێت ،ئۆپۆزیسیۆنی ناو پەرلەمانیش لە دەرەوەی خۆی كەس نابینێت و حیساب بۆ كەس ناكات .داواكاریەكانی گەلیش هەر ئەمەیە كە بەشێوەیەكی دیموكراتیانە و شەفافانە ئەو داهات و سەرچاوانەی هەرێم بە شێوەیەكی عادیالنە و لەسەر بنەمای دەستورێكی دیموكراتی خەرج بكرێت و ئەرك و مافی هەركەسەش دیار بێت. ئەو جیلەی دوای راپەڕین ئیدی گوێ لە قسە ناگرێت و عەمەلی پێویستە و ئەم وەزعەی پێ قەبوڵ ناكرێت .بۆیە ساڵی ( )2012بەنیسبەتی چاكسازی و دیموكراتیزەكردنی دام و دەزگا و بۆنیادنانەوەی سیستەمی سیاسی لە هەرێمی كوردستان هیچ جیاوازیەكی لە گ��ەڵ سااڵنی ( )2011و ( )2010نەبوو .پێویستە ئیدی ببینە خاوەن دەستورێكی دیموكراتی كە تەعبیر لە هەموو پێكهاتەكانی ناو كۆمەڵگەی كوردستان بكات و ببێتە ئاوێنەیەك بۆ هەموو الیەك .پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بگۆڕین و پەرلەمانەكەشمان ئاكتیڤ بكەین و هەوڵی دام��ەزراوەی��ی دام و دەزگاكانی حكومەت و دامەزراوەیی بوونیان بدەین. پ���رس���ی���ار /وەك�����و پ���ارت���ی چ���ارەس���ەری هەڵوێستان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان چییە؟ ئایا بەشداری لەم هەڵبژاردنانەدا دەكەن ،ئەو لیستە هاوبەشەی راگەیندراوە
Roji_Wilat@yahoo.com
چەندە دەت��وان��ێ ببێتە واڵم��ی داخ��وازی��ە نەتەوەییەكان و پەرتەوازە نەبوونی دەنگی كورد ،ئاخۆ ئێوە پشتگیری الیەنێك دەكەن، بۆ چی؟ وەاڵم /ل��ەم ه��ەڵ��ب��ژاردن��ەی ك��ە واب��ڕی��ارە لە ()20/4/2013دا بكرێت بەهەموو هێز و توانامانەوە بەشداری دەكەین ،ب��ەاڵم نەك بە لیستی خۆمانەوە .ئێمە وەكو الیەنی كوردی لە هەڵبژاردنەكانی پێشۆتر هەڵەی زۆرم��ان كرد. ئێمە وەكو پارتی چارەسەری لە ()2005دا بە لیستی خۆمانەوە بەشداریمان كرد و لە ()2010 پشتگیری خۆمان بۆ لیستی كوردستانی و بۆ كەسایەتیەكان دەربڕی بەتایبەتی لەو ناوچانەی كە كێشەی زۆری لە سەرە .ئێمە لە ()2010 دا پێشنیاری ئەوەمان كرد كە كورد بە لیستێك بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات ،بەاڵم بەداخەوە ئەوەی لە ك��ردەوەدا دەرك��ەوت ،دەنگێكی زۆری كوردان فەوتا و كورد زەرەری كرد .لە دیالە و لە موسلیش زەرەرمان كرد .بۆیە ئێمە پاش ئەو هەڵبژاردنە لە گەڵ زۆر هێز و الیەنەی سیاسی كۆڕ و سیمینارمان كرد بەتایبەتی لەسەر ئەوەی لەم هەڵبژاردنانەی ئەم ماوەیە بە یەك لیست بەشداری بكەین .لە كەركوك م��اوەی ساڵێكە الیەنە سیاسیەكان بەیەكەوە كۆدەبینەوە ،بەاڵم هەتا ئێستا مەسەلەی هەڵبژاردنەكانی كەركوك یەكالنەبۆتەوە ،ئ��ەوەی دی��ارە ناكرێت ئێمە لە دژی دواكەوتنی هەڵبژاردنەكانین .بەاڵم وادیارە الیەنەكان رێكنەكەوتوون بەتایبەتی ع��ەرەب و توركمان چۆن دەیانەوێت یاسایەكی تایبەتی هەبێت بۆ كەركوك .خۆشبەختانە ئەوەی دیارە الیەنەكان بەیەك لیست بەشداری دەكەن ،ئێمەش پشتگیری دەكەین ،هەرچەندە ئەو لیستە زۆر تەنگ ماوەتەوە و زۆر الیەنی تری لەخۆی نەگرتووە .ئێمە بڕیارماندا كە بە لیست و بە قەوارەیەكی تایبەت
ئەوەی رەخنەمان لەسەرە ،هەرێمی كوردستانە كە لە ()2005ەوە تا ئێستا هەڵبژاردنیئەنجومەنیپارێزگاكان نەكراوە و ئەمەش الوازیەكی ئیداری و خزمەتگۆزاری و نادیموكراتی بوون نیشان دەدات .ئەنجوومەنەكانی هەولێر و سلێامنی و دهۆك تا ئاستێك لەكار كەوتوون و بێ رۆڵ ماونەتەوە .ماوەی حەوت ساڵە هەڵبژاردن نەكراوە .هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستاندا خاوەن دەستورێكی دیموكراتی نینوكۆمیسیۆنیهەڵبژاردنەكانیش سەربەخۆنین
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
بەشداری بكەین ،بەاڵم هەركەسە چووە ناوی خۆی نووسیووە و پاشان داوایان لە یەكتری كردووە كە ببنە لیستێكی هاوبەش .بێگۆمان ئەمەش كەم و كوڕیەكی ترە .ئەو نزیكبوونەشمان لە كاتی خۆیدا رەخنە كرد .لە گەڵ ئەوەشدا هەڵوێستی خۆمان هەیە .ئێمە بە هەموو هێز و توانامانەوە بەشداری تێدا دەكەین .پێویستە هەموومان پشتگیری بكەین ،لیستەكەش ناوی لیستی برایەتی و پێكەوە ژیانە .هەڵبژاردنی ئەمجارەمان بەتایبەتی لەو شوێنانەی ناكۆكیان لەسەرە دەبێتە ریفراندۆمێك بۆ كورد .دەمانەوێت هەڵبژاردنەكانیش لە كەركوك پێكبێت و ببێــتە ریفراندۆمێك ،ئەو كاتەیە دەردەك��ەوێ��ت كە سەنگی ك��ورد لەو ناوچانەی ناكۆكی لەسەرە چەندە .هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ئاستی ئێراقدا لە ()2009 ك��را و ئێستاش ()2013ی����ە ،ب��ەاڵم ئ��ەوەی رەخنەمان لەسەرە ،هەرێمی كوردستانە كە لە ()2005ەوە تا ئێستا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نەكراوە و ئەمەش الوازیەكی ئیداری و خزمەتگۆزاری و نادیموكراتی بوون نیشان دەدات. ئەنجوومەنەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك تا ئاستێك لەكار كەوتوون و بێ رۆڵ ماونەتەوە. ماوەی حەوت ساڵە هەڵبژاردن نەكراوە .هۆكاری ئەمەش دەگ��ەڕێ��ت��ەوە بۆ ئ��ەوەی لە هەرێمی كوردستاندا خ��اوەن دەستورێكی دیموكراتی نین و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش سەربەخۆ نین .ئێراق لە گەڵ ئەو هەموو ئاڵۆزیانە ،چەند هەڵبژاردنێكی ئەنجامداوە ،دەستورێكی نووسی و خستیە بواری جێبەجێكردنەوە .پێویستە هەرێمی كوردستانیش بەپەلە هەوڵ بدەن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدەن و ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش بكرێت. پ����رس����ی����ار /ل����ە س���اڵ���ی ()2012دا پەیوەندیەكانتان پێشكەوتنێكی بەخۆیەوە بینیوە ،نزیك بوونەوەی الیەنەكان بەرامبەر بە خۆتان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ وەاڵم /خاڵێكی گرنگی كۆنگرەی پێنجەمینمان مەسەلەی پەیوەندیەكان بوو و كۆنگرەكەشمان لە كات و ساتێكی هەستیاردا بەست .بەتایبەتی ل��ەم كاتەدا رۆڵ��ی ك��ورد و ئ��ەو هەلومەرجەی ئێراقی تێدا دەرباز دەبێت دوو فاكتەری گرنگ بوون .پەیوەندیەكانمان لەم رووەوە لە مساڵدا بەرەوپێشچوونی ب��ەخ��ۆی��ەوە بینی ،چونكە كۆنگرەكەشمان كرانەوەیەك بوو هەم لەسەرئاستی هێز و الیەنە كوردییەكان بەتایبەتی باشوری كوردستان و حزب و الیەنە نەتەوەییەكانیش و هەمیش لەسەر ئاستی ئێراق و هەم لەسەرئاستی پەیوەندیمان لە گەڵ دام و دەزگا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەسایەتیەكان .بۆیە دەتوانم بڵێم ئەو خاڵەمان زۆر بەرەوپێشەوە بردۆوە ،الیەنە سیاسیەكانیش خۆشبەختانە تا ئاستێك دێنە پیریمانەوە و داخوازیەك هەیە بۆ دانوستاندن و كار
7
دیدار
و ئیشی هاوبەش .بەتایبەتی پاش ئەو رووداوانەی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و ئەو پێشنیار و بڕیارانەی كە لەسەر ئاستی ئێراق نیشانمان داوەن و ئەنجامەكانیشی راست دەركەوتوون ،بۆتە هۆی ئەوەی كە متمانەی زیاترمان پێبكەن و ئەمەش جێگای دڵخۆشیە ،هەم بۆ خۆمان و هەمیش بۆ الیەنەكانی تر .هەر وەك چۆن ئێمە لەبەرامبەر بە الیەنەكان كراوەین ،ئەوانیش كراوبوونێك لە خۆیاندا نیشاندەدەن .بۆیە دەتوانم بڵێم لە دوای كۆنگرەی پێنجەمەوە ،ئاستی پەیوەندیەكانمان پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینیەوە .ئامانجیشمان چارەسەری ئەو دۆخەیە كە لە ئێراقدا حاكمە. چ لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و چ لەسەر ئاستی ئێراق بەگشتی .بەو لۆژیكەوە ئیش دەكەین و لەسەر ئەو بنەمایەش پەیوەندی دەكەین بەالیەنەكانەوە .كێشە و گرفتەكان یەكالیەنە چارەسەر ناكرێن و داخ��وازی گەلیش زۆرە ،بۆیە ئێمە زیاتر لە پەیوەندیەكی رۆتین و شكلی هەوڵدەدەین لەسەر پرۆژە و پالنێكی تۆكمە و هاوبەش كار كەین .لە هەمانكاتدا هەوڵدەدەین لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی ئێراق كۆنگرەی هێز و الیەنە سیاسیەكان ببەستین .نزیكبوونێك هەیە ،تەنیا ئیرادەیەكی سیاسی پێویستە بۆ ئ��ەوەی ئ��ەو نزیكبوونە بكەوێتە بواری عەمەلەیەوە و بجۆلێت .لە ئێستادا پەیوەندیمان لەسەرئاستی ئێراق بەگشتی لە گەڵ هەموو الیەنەكاندا هەیە .لە ئاستی نەتەوەیشدا لەو باوەڕەداین كە بتوانین رۆڵی ئەوە ببینین كە هێز و الیەنە كوردستانیەكانی هەرچواربەشی كوردستان لە كۆنگرەیەكی نەتەوەییدا كۆبكەینەوە. پرسیار /لەسەر ئاستی نەتەوەیدا ،ساڵی پار ساڵی شۆڕشی گەلەكەمان بوو لە رۆژئاوای كوردستان و بۆ پشتگیری ئەم شۆڕشە گەلێك كەمپین و چاالكی پێشكەوتن، ئێوەش وەكو پارتی چارەسەری بەشداریەكی چاالكتان هەبوو ،پێتان وایە ئەم ئاستە لە هاوكاری و كۆكردنەوانە بەس دەكەن، لە ئێستادا حكومەتی هەرێم سنورەكانی بەرووی رۆژئاوادا داخستووە هۆكاری ئەمە بۆ چی دەگەڕێننەوە ،ئێوە لەمبارەیەوە چی دەڵێن؟ وەاڵم /ئەو شۆڕشەی لە رۆژئ��اوای كوردستان هاتۆتە ئاراوە بۆ گەلی كورد بە گشتی قۆناخێكی مێژووییە و گرنگە .ئێمە وەك پارتی چارەسەری لەو قەناعەتەداین كە لەهەر بەشێكی كوردستان دەسكەوتێك بەدەست بێت ،دەبێتە پشت و پەنای بەشەكانی تری كوردستان و بەتایبەتیش دەبێتە گەرەنتیەك بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانی باشوری ك��وردس��ت��ان ،ه��ەرج��ارە ب��اس ل��ەوەش دەكەین كە هەرێمی باشوری كوردستان ،دەبێت ببێتە پشتیوانێك بۆ بەشەكانی تری كوردستان ،ئەوان هێز لە ئێمەوە وەردەگرن و بە پێچەوانەوە ئێمەش
دیدار
8
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
هێز لە بەشەكانی تری كوردستان دەگرین .هێزە سیاسیەكانی رۆژئ��اوای كوردستان و بەتایبەتی پارتی یەكێتی دیموكراتی بەشێوەیەكی ئاقاڵنە هەڵسوكەوتیان كرد و بەتایبەتی پاش دروستبوونی ئەنجومەنی بااڵش بەهەمان شێوە .سیاسەتێكی سەربەخۆیان بەرێوە برد ،خۆیان نەكردە بەشێك لەو ناكۆكیانەی لە نێوان دەسەاڵت و ئەو هێزەی بە ناو ئۆپۆزیسیۆن و بە ئەجیندای دەرەكیەوە دەجۆلێتەوە .بیگومان ك��ورد هەتا ئاستێك سیاسەتێكی ئاقاڵنەی كردووە .لێرەدا وەكو هێز و الیەنە سیاسیەكان لە باشوری كوردستان رۆڵ و ئەركمان لەبەرامبەر بەم بەشەی كوردستان چییە و پێویستە چی بكەین ،ئەمە گرنگە .دەتوانم لە سێ خاڵدا ئەمە كورت بكەمەوە: ی��ەك��ەم ،ئێمە ب��ە ه��ەم��وو ش��ێ��وەی��ەك ببینە پاڵپشتێكی سیاسی بۆ شۆڕشی گەلەكەمان لە رۆژئاوای كوردستان و هێز و الیەنە سیاسیەكان. دووهەم ،لە رووی ماددییەوە ،بەتایبەتی كەل و پەل و خوراك و پۆشاكەوە یارمەتیان بدەین. سێیەم ئێمە دەستێوەردانی الیەنە سیاسەكانی رۆژئاوا نەكەین ،پاڵپشتیان بین لەوە باشترە كە دەستوەردانی كاروبارەكانیان بكەین .ئێمە لە الیەن خۆمانەوە هەم وەك ئەركێكی نیشتمانی، نەتەوەیی ،مرۆیی و دیموكراسی هەوڵمانداوە پاڵپشتی خۆمان رابگەێنین ،هەرچۆن لە ساڵی ()1991دا گەلەكەمان لە باشوری كوردستان ناچاری كۆڕەوێكی گەورەكە كران و گەلەكەمان لەبەشەكانی تری كوردستان یارمەتیانداین ،ئێمەش لەسەرمانە ،بەهەموو شێوەیەك یارمەتیدەری گەلەكەمان و شۆڕشەكەی بین لە رۆژئاوا ئەمە ئەركی سەرشانمانە ،چونكە وەك ك��ورد بە قۆناخێكی هەستیار و چارەنووسسازدا تێپەڕ دەبین .لەم ماوەیەدا لە زۆربەی شاروشارۆچكەكانی باشوری كوردستان كەمپینی كۆكردنەوەی یارمەتی راگەیندرا و یارمەتیان كۆكردەوە ،ئەمەش جێگای رێز و دڵخۆشیە بۆ گەلەكەمان لە هەر كوێیەك بن .بەاڵم لە ئێستادا رامان وایە كە پێویستە ئەو هەڵوێست و كەمپینانەی یارمەتی كۆدەكەنەوە، كۆببنەوە و لە ژێرچەترێكی بەرفراوانتردا ،هەموو كەمپینەكان یەكخەن ،بەو شێوەیەش هێزەكە زیاتر دەبێت و دەتوانین یارمەتیەكی زۆرتریش كۆبكەینەوە. ئەوەش جێ داخ و ئەسەفە لەم ماوەیەدا وەكو لە راگەیاندنەكانیشدا دەردەكەوێت ،حكومەتی هەرێمی كوردستان سنورەكانی ب��ەرووی گەلەكەماندا داخستووە و لە گەڵ ئەوەشدا سنورەكانی تەلبەند كردووە ،بێگومان ئەوەش ناڕەزایەتی گەلی بەدوای خۆیدا هێنا و چاالكیش ئەنجامدران ،پێویستە ئێمە خۆمان نەكەینە الیەنێك كە دەستێوەردانی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان بكەین ،بەڵكو خۆمان بكەینە، هێز بۆ پشتگیری و یارمەتیدانیان ،داخستنی ئەو سنورانەش لەم كاتە هەستیارەدا ناكەوێتە خزمەت بەرژەوەندی نەتەوەییمانەوە و تەنیا نەیاران سوودی
لێدەبینن .پێویستە حكومەتیش ئاسانكاری بكات بۆ ئ��ەوەی ئەو یارمەتیانە كۆدەكرێنەوە بگاتە دەستی گەلەكەمان لە رۆژئ���اوای كوردستان، خاڵێكی گرنگ لە پەیوەندییەكانی خۆمانیش لەم كاتەدا ،هەڵسەنگاندنی شۆرشی گەلەكەمانە لە رۆژئ��اوای كوردستان و چۆنیەتی هاوكاری و یارمەتیدانی ئ��ەم شۆڕشە و پێشخستنیەتی. لە ئێستاشدا گەلێك هێز و دەوڵەتی دەرەكیش دەیانەوێت دەس��ت��وەردان��ی ن��او سوریا بكەن، بەتایبەتی پەالمارەكانی سەرێكانی ،دەریخست كە دەوڵەتی توركیا بە هەموو شێوەیەك دەیەوێت بارودۆخی ئارامی ناوچە كوردییەكانیش تێكبدات و دووبەرەكی بخاتە ناو گەلی كوردیشەوە ،چونكە دەوڵ��ەت��ی توركیا نایەوێت ك��ورد لە رۆژئ��اوای كوردستان پێگەیەك قازانج بكەن .وەكو چۆن لە ساڵی ()1991دا ویستی ئەزمونی باشوری كوردستان تێكبدات ،لە ئێستاشدا دەوڵەتی توركیا لە رۆژئ��اوای كوردستان هەمان سناریۆ بەرێوە دەبات .ئێمە چەندە كۆدەنگ بین ،بەو ئاستەش دەتوانین ببینە واڵم بۆ داخوازیەكانی گەلەكەمان. پرسیار /ساڵی پار بە گشتی ساڵی تەجرید و هێرشی ب��ەرف��راوان��ی دەوڵ��ەت��ی ت��ورك ب��وو ل��ەس��ەر رێ��ب��ەر ئ��ۆج��ەالن و بزوتنەوە ئازادیخوازەكەی ،بەاڵم لە گەڵ ساڵی نوێدا باس لە دیدار و چاوپێكەوتنی نوێ لە گەڵ بەرێز ئۆجەالن دەكرێت ،ئەم دیدارانە چۆن دەبینن ،بۆ سەرخستنی ئ��ەم هەنگاوە، چی دەكەوێتە ئەستۆی هێز و الیەنەكانی باشوری كوردستان و بەتایبەتی راگەیاندنە كوردیەكان؟ وەاڵم /بەرو پانزدەهەمین ساڵیادی پیالنگێڕی پانزدەی شوبات دەچین ،سەرەتا لەسەرناوی پارتی چارەسەری بكەرانی ئەو پیالنگێڕیە نەگریسە كە لە كەسایەتی رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆجەالندا لەسەر هەموو گەلی ك��ورد بەرێوە چ��وو ،شەرمەزار دەكەین. ماوەی ساڵی و نیوێكیشە رێبەر ئۆجەالن بەهەموو شێوەیەك تەجرید كراوە .رێبەر ئۆجەالن ماوەی پانزدە ساڵە لە بەرخۆدانێكی بێ وێنەدایە ،ئەم بەرخۆدانەی لە زینداندا كاریگەریەكی مەزنی لەسەر گەلەكەمان دان���اوە و هێز و م��وراڵ و مەعنەویاتی پێ بەخشیوە .بەرخۆدانی گەلیش سەرچاوەی خۆی و هێزی خۆی لەبەرخۆدانی رێبەر ئۆجەالنەوە وەرگرتووە .ئەو پیالنگێڕییەی لە ساڵی ()1999دا كرایە سەر رێبەر ئۆجەالن بە هەموو شێوەیەك لە ئێستاشدا بەردەوامە و درێ��ژەی پێدەدەن .ئەو پیالنگێڕییەش هەر بە ساڵی ( )99و بە دەستگیركردنی رێبەر ئۆجەالن كۆتایی پێنەهاتووە ،ئەوەی لەسەرێكانی روودەدات بەردەوامی ئەو پیالنەیە ،ئەوەی لە جێگا ناكۆكی لەسەرەكان لە باشوری كوردستان روودەدەن درێژەی هەمان پیالنگێڕیە ،لە رۆژهەاڵتی كوردستان گەنجان لەسێدارە دەدرێن و ناسنامەی گەلەكەمان
Roji_Wilat@yahoo.com
قەبوڵ ناكرێت هەر هەمان پیالنگێڕیە .دەبێت كەسەكان گۆڕابن ،بەاڵم ناوەڕۆكی ئەو پیالنگێڕیە لەسەر گەلی كورد نەگۆڕاوە و ب��ەردەوام��ە .لە ئێستاشدا هێزە نێودەوڵەتیەكان نایانەوێت كورد لەو گۆڕانكاریانەی لە ئاستی ناوچەكە و جیهاندا روودەدەن ببێتە خاوەن پێگە و ستاتۆی تایبەت بە خۆی .ئەوانیش باش دەزانن كە سەرچاوەی ئەو هێز و گۆڕانكاریانە هەموو رێبەر ئۆجەالنە ،بۆیە، دەیانەوێت جارێكی تر لەوەوە دەست پێبكەن، چۆن لە ساڵی ( )99هەوڵیاندا بۆ كۆنترۆڵكردنی گ��ەل��ەك��ەم��ان ل��ەه��ەر چ��وارب��ەش��ی ك��وردس��ت��ان پیالنگێڕییەكەیان بە رێبەر ئۆجەالن دەست پێكرد، ئێستاش لەم گۆڕانكاریانەی لە ناوچەكە دەكرێت، جارێكی تر دەیانەوێت پیالنێك بەسەر كورداندا بهێنن ،هەرچەندە تەجرید و گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجەالن درێژەی هەیە ،دەیانەوێت ئەمجارەش لە رێبەر ئۆجەالنەوە دەست پێبكەن .ئ��ەوەش با بڵێم لە ساڵی ( )2012گیراوانی زیندانەكانی باكوری كوردستان و توركیا ،مانگرتنێكی بێ وێنە و هەڵوێستێكی مێژووییان نیشاندا .توانیان ماوەی ( )68رۆژ مان لە خواردن بگرن ،ئەمەش بەرخۆدانێكی مەزن و پیرۆز بوو ،هەوڵدانێكی زۆر هەبوو كە ئەو مانگرتنە بشكێنن ،بەاڵم ئەنجامگیر نەبوو ،پاش ئەوەی رێبەر ئۆجەالن لە رێ براكەیەوە بانگەوازی كرد بۆ مانگران ،زیندانیانی مانگرتوو دەستیان لە مانگرتن بەردا ،ئەمەش نیشانەی ئەو هێز و كاریگەریەی رێبەر ئۆجەالنە لەسەر گەل و رێكخستنە ئازادیخوازەكەی .ئەوەش سەركەوتنێكی مەزن بوو هەم بۆ زیندانیانی ناو زیندان و هەمیش دەسكەوتێكی مەزن بوو لە ئاستی دۆزی ڕەوای گەلەكەماندا .لێرەدا بۆ هەركەسە دیار بوو كە رێبەر ئۆجەالن كلیلی چارەسەری و سەرەكی دۆزی كوردە .بێگومان دوژمن گەلێك هەوڵیدا لە دەرەوەی رێبەر ئۆجەالن مۆخاتەبێك بدۆزێتەوە، ب��ەاڵم ب��ەم ه��ەوڵ��ەی زیندانیان و بەرخۆدانی رێبەرمان ئەو هەوڵە گاڵوە مایە پوچ بۆیەوە .ئیدی ئەوانیش بەئاگا هاتوون كە مۆخاتەبی سەرەكی ئۆجەالنە .هەر بۆیە توركیا بەناچاریش بێت مەجبور بوو لە گەڵ رێبەر ئۆجەالن دانیشێت و تاتۆی دۆزە رەواكەی كورد بكات .بە قەناعەتی من ،دانوستاندنی ئەمجارە لە گەڵ رێبەر ئۆجەالن هەم گرنگە بە نیسبەتی چارەسەری دۆزی كورد و هەمیش بە نیسبەت ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكە و هەمیش بەنیسبەت توركیا و حكومەتەكەی ئاكەپە و هەنگاوێكی ئەرێنیە و پێویستە هەموو الی��ەك بەهەستیاریەوە مامەڵە لە گ��ەڵ ئەم رووداوەدا بكەین .پێش ئەمەش چاوپێكەوتن هەبوو ،بەاڵم دەوڵەت و حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی توركیا تەنیا هەوڵی هەڵخەڵەتاندنیان دەدا ،بۆیە رێبەر ئۆجەالنیش ماوەی دوو ساڵە هەڵوێستێكی ج��ددی لەبەرامبەر بە دەوڵەتی تورك و حكومەتی ئاكەپە دانا ،ئەمجارەش ئەگەر دەوڵەتی تورك بە جددی نزیكی بابەتەكە بێتەوە،
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
پێویستە ئێمە خۆمان نەكەینە الیەنێك كە دەستێوەردانی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان بكەین ،بەڵكو خۆمان بكەینە ،هێز بۆ پشتگیری و یارمەتیدانیان ،داخستنی ئەو سنورانەش لەم كاتە هەستیارەدا ناكەوێتە خزمەت بەرژەوەندی نەتەوەییامنەوە و تەنیا نەیاران سوودی لێدەبینن .پێویستە حكومەتیش ئاسانكاری بكات بۆ ئەوەی ئەو یارمەتیانە كۆدەكرێنەوە بگاتە دەستی گەلەكەمان لە رۆژئاوای كوردستان بێگومانین كە چاوپێكەوتنەكان ئەنجامگیر دەبن، بەاڵم ئەگەر جارێكی تر ئامانجیان كات كۆشتن و هەڵخەڵەتاندن بێت ،ئەوا نە رێبەر ئۆجەالن و نەش بزوتنەوە ئازادیخوازەكەی و نەش گەلی كورد ئەم یەكە قەبوڵ ناكەن و دیدارەكان بەرو بن بەستبوون بچێتەوە .ئەگەر چاوپێكەوتنەكان لە كوێدا راوەستێنرابوون دەس��ت پێبكاتەوە، هەنگاوی پۆزەتیڤ دەبێت ،چۆن ئیدی كاتی هەنگاوهاوێشتنە ،هەر شتێك لە چاوپێكەوتنەكانی پێشدا گفتوگۆیان لەسەر كراوە. هیواداریم كە ئیدی لەمەوبەدوا راگەیاندن و راگەیاندنكارانی باشوری كوردستانیش رووداوەكان و پێشهاتەكان لەسەرچاوەكەی خۆیەوە و وەكو خۆی بگوازنەوە و نەبنە وەتەبێژی راگەیاندنەكانی توركیا .ئەركێكی قورسیش دەكەوێتە سەرشانی راگەیاندنەكان ،بەتایبەتی راگەیاندنە كوردیەكان، پێویستە كەسانی پەیوەندیدار بە بابەتەكەوە بدۆێنن و بكەنە سەرچاوەی هەواڵ و زانیارییەكانی خۆیان .جارێكی تریش داوا لە راگەیاندنە كوردیەكان دەكەم ،هەواڵ و زانیاریەكان لە راگەیاندنەكانی توركیاوە نەگوازنەوە ،وەكو كورد هەم راگەیاندن و هەمیش كەسایەتی شارەزا و تێگەیشتوومان لە باكوری كوردستاندا هەیە ،دەتوانن ئەوان بكرێنە سەرچاوە ،راگەیاندن ئازادە لەهەر دووال
هەواڵ و زانیاری وەربگرێت ،بەاڵم وەكو گەل لە باشووری كوردستان چاوەڕوانی ئەوەین كە ئیدی راگەیاندنەكان ،كەسی سەرەكی و پەیوەندیدار بەو بابەتانە بكەنە سەرچاوەی خۆیان. وەكو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانیش، بەم دیدارانە كەیف خۆشین و پشتگیری دەدەین وچی بكەوێتە سەرشانمان دەریغی ناكەین بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە .جارێكی تر بانگەوازی لە هەموو هێز و الیەنە سیاسیەكان لە باشوری كوردستان دەك��ەم لەم قۆناخەدا ببینە هێز و پاڵپشت بۆ دۆزی رەوای گەلەكەمان لە رۆژئاوا و باكوری كوردستان و بۆ سەركەوتنی ئەو دیدارانەی لە ئێستادا لە گەڵ رێبەر ئۆجەالن لە ئارادان كە پرسی كورد بە شێوەیەكی ئاشتیانە و عادیالنە چارەسەر بكرێت. پرسیار /لە چواری مانگی دوازدەی ساڵی پار هەڵوێست و پێشنیاری خۆتان لەمەڕ چارەسەری پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و ناوەند و پرسی نەتەوەییەكان خستە روو ،ئایا پێتان وایە كەس بێتە پیری ئ��ەم هەڵوێست و پێشنیارانەی ئێوەوە؟ وەاڵم /ئ��ەو هەڵوێست و پێشنیارانەی لە
9
دیدار
()4/12ی س��اڵ��ی پ��ار ل��ەم��ەڕ چ��ارەس��ەری پرسەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەند و پرسی دیموكراسی و پرسە نەتەوەییەكان رامانگەیاند، بڕیارێكی كۆنگرەی پێنجەممان بوو ،ماوەیەكی زۆرە لە گفتوگۆ و دانوستانین ،هەم لەناوخۆی پارتی چارەسەری و هەمیش لە گەڵ هێز و الیەنە سیاسیەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و هەمیش لەسەر ئاستی ئێراق ،پەیوەندیەكی زۆرمان بەستووە ،لەو هەڵوێستەماندا خاڵی زۆر گرنگمان دەستنیشانكردووە ،بۆ ئەوەی ئێمە بینە هێزی چارەسەری پێشنیاری بەستنی كۆنفرانسێكی بۆنیادنانەوەمان كردووە كە بتوانێت لەسەر ئاستی باشووری كوردستان رۆڵی بۆنیادنانەوەی سیستەم بگیڕێت ،بۆ ئەوەی بتوانین دەستورێكی دیموكراتی بنوسین ،هەڵبژاردنێكی بێگەرد و بێ الیەن بكەین، ئەو كێشە و گرفتانەی كە هەیە لە ئاستی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی ج��ددی گفتوگۆ و میكانیزمەی چارەسەریان بۆ دیاری بكرێت ،پرسە خزمەتگۆزاریەكان ،سیاسی ،ئابوری و ئیداری، باسیان لێوە بكەین .ئەو خااڵنەی كە دیارمان كردوە ئەگەر لە سەرئاستی هەرێمی كوردستان بەئەنجامیان بگەێنین ،ئەو كاتە دەتوانین لەسەر ئاستی ئێراقیش ،لە گەڵ الیەنە دیموكراتخواز و سەربەخۆ و بێ الیەنەكاندا هەوڵی چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان بدەین. پێویستە لەسەرئاستی ئێراق دەستور هەموار بكرێتەوە ،بەاڵم بە زیهنیەتێكی دیموكراتی .نەك بەو زیهنیەتەی كە لە ئێستادا حكومەتی ئێراقی پێدەچنە رێیەوە .لەسەر ئاستی ئێراق هەتا ئێستا سەرژمێری نەكراوە ،ئەگەر سەرژمێریەك بكرێت ،ئەوكاتە دەتوانین باس لە هەڵبژاردنێكی دیموكراتیانەش بكەین ،لەسەرئاستی نەتەوەییشدا پێشنیاری ئەوەمان كردووە كە هەموو هێزە كوردستانیەكان بە شێوەیەكی دیموكراتیانە لە دەوری یەك كۆبینەوە بۆ ئەوەی بتوانین لەم گۆڕانكاریانەی لە ناوچە سوودمەند بین .كۆنفرانسی بۆنیادنانەوەی كە باسی دەكەین هەموو الیەنی سیاسی ،رێكخراو، كەسایەتی ش��ارەزا و یاسایی و ئەكادیمیسین و ئایینی ،ژنان و گەنجان و نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەشداری تێدا بكەن .ئەو كاتە دەتوانین بڵێین ئەم كۆنفرانسە نوێنەرایەتی هەموو كەس لە هەرێمی كوردستان .تائێستا ئەو الیەنە سیاسیانەشی كە گەڵیان دانیشتووین پێیان باش بووە ،بەاڵم تەنیا ئیرادەیەكی سیاسی پێویستە بۆ ئەم یەكە .پێویستی بەكات و گفتوگۆش هەیە .لەو قەناعەتەشداین كە هەرچەندە پرۆژە و پێشنیاری باشیشمان هەبێت ،تاك الیەنە سەرناكەوین و ناتوانین بەسەر كێشە و ئاڵۆزیەكاندا زاڵ بین ،ئێمە لە الی خۆمانەوە دەستپێشخەریەكمان كردووە، چەندە ئیشی و كاری لەسەر كەین و كات قازانج كەین دەتوانین سەركەتوو بین .تەنیا بە پرۆژەی هاوبەش و تێگەیشتن لەیەكتر و دانیشتن بەیەكەوە و قەناعەتێكی دیموكراتیانە دەتوانین كێشەكانمان چارەسەر بكەین.
دیدار
10
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
Roji_Wilat@yahoo.com
الیەنی نەتەوەیی و مرۆیی ئەوە دەخواز ێ پشتیوانی تەواوی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بین ئارێز عەبدوڵاڵ ،ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی ك��وردس��ت��ان ،ل��ەم چاوپێكەوتنەی گۆڤاری (رۆژی واڵت)دا باس لە رەوش��ی هەرێمی كوردستان و ئێراق دەك��ات و ئ��ەوە دەخ��ات��ەڕوو ،كە ناكرێت بۆ گەیشتن بە مافەكانی كورد پشت بە دەوڵەتانی ناوچەكە ببەستین... ئا /كاروان ئیبراهیم
رۆژی واڵت /با لەوەوە دەستپێبكەین ،وەك كەسێكی ئاگادار كە لەناو كایەی سیاسی كار دەكەیت ،كێشەكانی نێوان هەرێمی ێ دەچێت؟ كوردستان و ئێراق بەرەو كو ـ خۆی ئێمە دوو كێشەمان هەیە لە گەڵ ئێراق، كێشەیەكیان لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ئێراقە ،وەكو كێشەی بودجە كە سااڵنە دێتە پێش، كێشەی نەوت و پێشمەرگە و چەندین كێشەی تر كە تا ئێستا چارەسەر نەكراوە و بەردەوامە .هەروەها كێشەیەكی ترمان هەیە ئەویش جێبەجێنەكردنی دەستورە كە من پێمواب ێ ئەو كێشەیە قورسە و كێشەی هەموو ئێراقە و بە تەنها كێشەی هەرێمی كوردستان نییە ،بەاڵم ئێمە لەبەر ئەوەی زۆر بە بایەخەوە دەڕوانینە دەستور و بەشێك لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی ئێمە بەندە بە دەستورەوە ،بۆیە دیسان دەبێتەوە بە كێشە لە نێوان هەرێم و بەغداد ،ئەویش ئەوەیە مادە و بڕگەكانی دەستور وەكو خۆی جێبەج ێ ناكرێت ،بە تایبەت بڕگەكانی مادەی ( )140واتا هەتا مادەی ( )140جێبەج ێ نەكرێت ،كێشەی هەرێمی كوردستان لە گەڵ حكومەتی ناوەندی نابڕێتەوە، هەتا دام و دەزگاكانی ئێراق بە پێی دەستور دانەمەزرێنەوە ،تا ئێراق نەكرێتە ئێراقێكی فیدراڵی ئەو كێشانە هەر دەمێنێتەوە ،هەتا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئێراقی بە یاسا دی��اری نەكرێت و سیستماتیك نەكرێت .هەموو رۆژێك رەنگە كێشەكان سەرهەڵبدەنەوە ،هەموو رۆژێك رەنگە كێشەی تر بێتە پێشەوە. رۆژی واڵت /بەاڵم بڕیا بوو لە دوای رووخانی رژێمی سەدامەوە كێشەی كورد لە ئێراق چارەسەر بكرێت و ئیتر كورد بە تەواوی مافەكانی بگات ،كە چی ئێستا باس لە شەڕ دەكرێت لە گەڵ حكومەتی ئێراق وەك ئەگەرێك لە ئەگەرەكان؟ ـ لە دوای رووخ��ان��ی رژێمی س��ەدام ئێمە زۆر پێداگریمان كرد لەسەر ئەوەی ئێراقی نو ێ پێویستە ئێراقی نو ێ بێت ،ئێراقێك كە پێویستە ئاشتی تێدا سەقامگیر بێت ،ئێراقێك كە لەسەر بنەمای فیدڕاڵی دامەزرابێتەوە ،ئەو دوو بنەمایەش هەردووكیان لە دەستوری ئێراقدا جێگیر ك��راون ،ب��ەاڵم لە جێبەجێكردندا ماویەتی ،بابەتی دیموكراسی دیارە بابەتێكی كەلتوری و سیاسی قوڵە و هەروا بە ئاسانی میللەتێك لە دیكتاتۆریەوە ناگاتە قۆناغی دیموكراسی ،بۆیە ئێستا دەكر ێ بڵێین لە قۆناغی
راگوزەرداین ،ئەو قۆناغی گواستنەوەیە ملمالنێیەكی توندی تێدایە ،ملمالن ێ هەیە لە نێوان ئەوانەی دەیانەوێت ئێراقی نو ێ دابمەزرێتەوە لە گەڵ ئەوانەی كە دەیانەوێت ئێراقی كۆن بگێڕنەوە ،واتا سەروەریەكانی رابردووویان بگێڕنەوە ،ملمالنێیەكی توند هەیە لە نێوان ئەوانەی دەیانەوێت ئێراق لەسەر بنەمای دەوڵەتێكی ئیسالمی دابمەزرێتەوە لە گەڵ ئەوانەی كە دەیانەوێت ئێراق لەسەر بنەمای دەوڵەتێكی مەدەنی دابمەزرێتەوە ،ملمالنێیەك هەیە لە نێوان سونە و شیعە ،سونەكان هەمیشە خەون بە رابردووی خۆیان دەبیننەوە ،بەشی هەرە زۆریان بە تایبەتە الیەنە شۆڤێنییەكانیان هەوڵدەدەن رەوڕەوەی مێژوو بەرەو دواوە بگێڕنەوە ،الیەنەكانی شیعەش بە پێچەوانەوە دەیبینن ،پێیان وایە بە پێچەوانەوە هەشتا ساڵی رابردوو تا رووخانی رژێمی سەدام ستەم و غەدریان ل ێ كراوە ،پێیان وایە ئێستا ئەوان زۆرینەن و لەبەرئەوەش دەیانەو ێ تۆڵەی ئەو هەشتا ساڵەش بكەنەوە و هەر خۆیان لە دەسەاڵت بمێننەوە .ملمالنێیەكی تر هەیە لە نێوان ئێمە وەك هەرێمی كوردستان كە داوای مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان و نەمانی ئاسەوارەكانی بەعس دەكەین ،بە تایبەتی گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕاوەكان لە گەڵ ئەوانەی دەیانەوێ فەرامۆشی داوا رەواكانی
ئێمە بكەن و ئێراق هەر بە ئێراقێكی ناوەندێتی بمێنێتەوە .ئەمە جگە لەوەی تا ئێستا مادەی ( )140جێبەج ێ نەكراوە ،ئەمەش گومانێكی الی خەڵكی كوردستان و حكومەتی هەرێم دروست كردوە ،چونكە لە الیەك ئێمە مارانگازین و كاتی خۆیشی زۆر دەستی دەستیمان پێكراوە ،لە الیەكی تریش ئەترسین ئەگەر لەم قۆناغەدا مافەكانی ئێمە نەدرێت و داواكانمان جێبەج ێ نەكرێت ،دوای ئەوەی حكومەتی ئێراق بە تەواوی بەهێز دەبێتەوە ،گومان دەكرێت كە مافەكانمان نەسەلمێنرێت ،حكومەتی ئێراقیش كۆمەڵێك هەنگاوی ن��اوە ،بەتایبەتی جێبەجێنەكردنی مادەی ( )140و دروستكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە كە كێشەكانی تەقاندەوە، تەنانەت گەیشتە ئەو ئاستەی هێزی پێشمەرگە رووب����ەڕووی هێزی ئێراقی ببنەوە ،راستە نە لەالیەن ئێمە و نە لە الیەن ئەوان بڕیاری شەڕ
ئەترسین ئەگەر لەم قۆناغەدا مافەكانی كورد نەدرێت دوای ئەوەی حكومەتی ئێراق بە تەواوی بەهێز دەبێتەوە مافەكامناننەسەملێرنێت
Roji_Wilat@yahoo.com
ێ لەگەڵ توركیا بچینە بەرەیەكەوە لە ناكر دژی حكومەتی ئێراقی …………….. راستە بڕیاری شەڕ نییە لە دژی حكومەتی ئێراق ،بەاڵم دوو هێز بەرامبەر یەك بن هەموو كاتێك ئەگەری شەڕ هەیە نییە ،چاوەڕوانی شەڕیش ناكرێت ،بەاڵم دوو هێز بەرامبەر یەكتر بن ،هەموو كاتێك ئەگەری ئەوە هەیە ،پێكدادان دروست ببێت. رۆژی واڵت /باسی ناوچە دابڕاوەكانت كرد، بۆچونێك هەیە دەڵێت ،نە بەرپرسانی ئێراق و نە بەرپرسانی هەرێمی كردستان نایانەوێ كێشەی ناوچە دابڕاوەكان چارەسەر بكرێ ،بۆ ئەوەی هەمیشە وەك كارتێك بەكاریبهێنن بۆ كۆكردنەوەی دەنگ؟ ـ ئەو بۆچوونە راست نییە ،ئێمە هەموو هەوڵێكی خۆمان داوە ،قوربانی زۆرم��ان داوە ،رووبارێك خوێنمان لە پێناوی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان داوە ،هیچ هێزێك و هیچ كەسێك ناتوان ێ یاری بەو بابەتە بكات .ناوچە دابڕاوەكان كوردستانین و لەبەرئەوەی ئێمە ب��اوەڕم��ان بە دیموكراسی و چ��ارەس��ەرك��ردن لەسەر مێزی گفتوگۆ هەیە بۆیە هێشتومانەتەوە ،ئەگینا هیچ گومانێك لە كوردستانیبوونی ئەو ناوچانە نییە و كەسیش سازشی لەسەر ناكات ،هیچ الیەنێكی سیاسیش لە كوردستان ناتوان ێ سازش لەسەر ناوچە دابڕاوەكان بكات. رۆژی واڵت /ئەی باشە كار و سیاسەتی بەرپرسانی كورد لە كەركوك و هەروەها بەرپرسانی كورد لە بەغداد چۆن دەبینیت، ب��ە تایبەتی ب��ە ئ��اراس��ت��ەی گ��ەڕان��ەوەی كەركوك بۆ سەر هەرێمی كوردستان؟ ـ ئەوە بزانە كە كەركوك لە ژێر دەسەاڵتی خەڵكی كوردستاندایە ،ك ێ حوكمڕانی كەركوك دەكات، كوردستانییەكان حكومڕانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی تریش دەك��ەن ،واتا هەمووی لەبەردەستی ئێمەدایە ،بەاڵم لە رووی یاساییەوە نەگەڕێنراوەتەوە سەر هەرێمی كوردستان و ئەو هەنگاوانەی كە لە مادەی ( )140دیاری كراون جێبەج ێ نەكراون ،ئەگینا وەكو دەسەاڵت ئێمە هیچ گومانمان لەوەدا نییە كەركوك لەژێر دەسەاڵتی خەڵكی كوردستاندایە و هەرگیزیش ناكەوێتەوە ژێر دەسەاڵتی خەڵكانێك كە لە دەرەوەی كەركوكەوە بێت. رۆژی واڵت /پارتی دیموكراتی كوردستان ئەڵێن ئێمە زۆر هیوامان بە حكومەتەكەی نوری مالیكی نەماوە و گەشبین نین بەو دانیشتنانەی دەكرێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد ،ئایا یەكێتیش بە هەمان شێوە بیر دەكاتەوە؟
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
ـ ئ��ەو ج��ۆرە لێدوانانە لە كەشێك كە ئ��ازادی رادەربڕینی تیا بێت ،لە كەشێك كە ملمالنێی دیموكراسی بوونی هەبێ ،ئەو كاتە ئاساییە ئەو لێدوانانە هەبێت ،ئێمە بۆ یەكالییەكردنەوەی كێشەكانمان لە گ��ەڵ ئێراق دوو رێگەمان لە پێشە ،رێگەیەك رێگەی ئاشتی و دیالۆگ كە رێگە راستەكەیە ،كە هەرچەندە زەمەن زۆریش بخایەنێ ئێمە ئەب ێ ئەو رێگەیە بەرنەدەین واتا رێگەی چارەسەری كێشەكان بە ئاشتی و بە گفتوگۆ، الیەنێكی تری بابەتەكە شەڕە ،بەاڵم پرسیارەكە لێرەدایە ،ئایا بە راستی ئێمە بە شەڕ كێشەكە گەورەتر دەكەین یان چارەسەری دەكەین ،بە دڵنیاییەوە شەڕ كێشەكانی ئێمە لە گەڵ حكومەتی ئێراقی چارەسەر ناكات ،مادام الیەنی بەرامبەریش ئینكاری مافەكانی تۆ ناكات ،رەنگە سستی بنوێنێت لە جێبەجێكردنی داواكانمان لە جێبەجێكردنی دەستور ،بەاڵم ئینكاری مافە رەواكانی كوردی نەكردووە ،من دڵنیام بە گفتوگۆ دەتوانین لە ئەنجامدا كێشەكان چارەسەر بكەین ،ئەگەر لەسەر دەستی مالیكی بێت یان دوای مالیكی بێت ،ئێمە ساڵێكمان ماوە بۆ هەڵبژاردنی ئێراق ،هەڵبژاردنمان لە پێشە و لە تەواوی ناوچەكانی ئێراق ناڕەزاییەكی زۆر بەرامبەر مالیكی هەیە ،ئەوەی ئێمە دەیبینین، مەگەر مالیكی سیاسەتەكانی بگۆڕێت بەرامبەر بە ئێراق و هەرێمی كوردستان ئینجا جارێكی تر هەڵبژێردرێتەوە. رۆژی واڵت /ئەم ماوەیەی راب��ردوو عادل م���وراد سكرتێری ئەنجومەنی ن��اوەن��دی یەكێتی وتی ":دەبێت وریا بین توركیا بە دەردی شای ئێرانمان نەبات" ،ئایا ئەگەری هەیە جارێكی تر نەهامەتییەكانی كورد دووبارە ببێتەوە؟ ـ ئەب ێ هەمیشە وریا بین نەك لە سیاسەتی توركیا بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان ،بەڵكو لە سیاسەتی واڵتانی تری دەوربەریشمان ئەب ێ وریا بین ،بە دڵنیاییەوە ناكرێ پشت بەو دەوڵەتانە ببەستین، چونكە ئەوان لەسەر بنچینەی بەرژەوەندی خۆیان كار و سیاسەت دەكەن ،ئێمەش دەب ێ بەرژەوەندی میللەتەكەی خۆمان لەبەرچاو بێت ،بەاڵم قۆناخی ئێستا وەكو ساڵی ( )1975نییە ،نە پەیوەندی هەرێمی كوردستان ئێستا لە گەڵ توركیا وەك ئەو قۆناخەیە كە كە لەگەڵ ئێران هەبوو ،لە الیەكی تریش بەرژەوەندییەكانی توركیاش لە گەڵ ئێراق بەرژەوەندی ئابوری زۆر گەورەی هەیە ،كە كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكان داناوە ،خاڵێكی تر سیاسەتی دەوڵەتی توركیاش وەكو سیاسەتی سااڵنی حەفتاكان و هەشتاكان نییە ،هەروەها ملمالنێی ناوچەیی ،ئەو ملمالن ێ قورسەی كە لە ناوچەكە هەیە تەنیا ملمالنێیەك نییە لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد ،تەنیا ملمالنێیەك نییە لە نێوان توركیا و ئێراق ،بەڵكو ملمالنێیەك هەیە. ناوچەكە بە جۆرێك لە جۆرەكان دەكوڵێ ،ملمالنێی نێوان ئێران و واڵتانی كەنداو هەیە ،ملمالنێی نێوان شیعە و سوننە لە ناوچەكە هەیە ،ملمالنێی نێوان توركیا و حكومەتی سوریا هەیە...هتد. رۆژی واڵت /رەخنەی ئەوە دەگیرێت كە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی نائاسایی رووی لە توركیا ك��ردوە ،ئایا ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێ ،رووكردن لە توركیا
11
دیدار
و پشتكردن لە ئێراق ،ئەنجامی خراپی لێناكەوێتەوە؟ ـ ئێمە پێویستمان بەوەیە لە گەڵ ئێران و توركیا پەیوەندی هەمە جۆرمان هەبێت ،بەاڵم ناكرێ ئێمە لە گەڵ توركیا بچینە بەرەیەكەوە لە دژی حكومەتی ئێراقی ،یاخود لە دژی هەندێك الیەنی تر ،ناكر ێ پشتی خۆشمان بەو دەوڵەتانە ببەستین بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی خۆمان .سەبارەت بە پەیوەندییەكانیشمان لە گەڵ كوردەكانی باكور زۆر باشە ،تەنانەت ئەو پەیەوەندیە كەلتوری و بازرگانییەی لە نێوان باكور و باشوری كوردستان هەیە بە درێژایی مێژوو نەبووە. رۆژی واڵت /م��اوەی��ەك��ە رەخ��ن��ەی ئ��ەوە دەگیرێت كە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئابلوقەی ئابوریان خستوەتە سەر رۆژئاوای كوردستان؟ ـ پێموایە ناكر ێ ئابلوقەی ئابوری بخرێتە سەر رۆژئاوای كوردستان یان دەروازەكانیان بەسەردا دابخرێت ،ئێمە خۆمان ئەو دەردەمان دیوە كاتێك ئابلوقەی ئابوریمان دەخرایە سەر یان سنورەكانمان بەسەردا دادەخرا میللەتەكەمان توشی چ نەهامەتییە دەب��وو ،الیەنی نەتەوەیی و الیەنی مرۆیی ئەوە دەخ��واز ێ كە ئێمە لێرە هاوكاری و پشتیوانی تەواوی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بین. رۆژی واڵت /پرسیای كۆتایمان ئەوەیە، ماوەیەكە تەندروستی مام جەالل تێكچووە و لە ئێستاشدا لە ئەڵمانیایە بۆ چارەسەری، ئایا وەك یەكێتی ،بیرتان لە یەكێتی دوای مام جەالل كردوەتەوە؟ ـ قۆناغی مام جەالل هەیە و قۆناغی دوای مام جەالل هەیە ،ئێمە ئومێد دەكەین مام جەالل بگەڕێتەوە، بەاڵم لە كاتی ئامادەنەبوونی مام جەالل ،بێگومان قۆناغێكی ترە بۆ یەكێتی ،ئێمە بەپێی پەیڕەو و پرۆگرامی یەكێتی كار دەكەین تا كۆنگرەی داهاتوو، كۆنگرەی داهاتووش سیاسەت و بەرنامەی یەكێتی دەگۆڕێت ،بەاڵم ئێمە وای دەبینین هیچ كەسێك ناتوان ێ شوێنی مام جەالل پڕ بكاتەوە ،نە بۆ یەكێتی ،نە بۆ خەڵكی كوردستان و ئێراقیش .ئێمە لەسەر ئەو رێبازەی مام جەالل دایڕشتووە بەردەوام دەبین. رۆژی واڵت /سوپاس بۆ ئەم چاوپێكەوتنە، ئەگەر لە كۆتایدا دوا قسە بكەیت؟ ـ لە كۆتایدا دەڵێم ئێمە دەبێت هەمیشە پشت بە میللەتەكەی خۆمان ببەستین ،هیچ دەوڵەتێك لە دەوڵەتەكانی ناوچەكە هی ئەوە نین ئێمە بە ت��ەواوی پشتیان پ ێ ببەستین ،لە ئێستاشدا پەیوەندی هێزە كوردی و كوردستانییەكان زۆر باشە و ئومێد دەكەین بەرەو باشتریش بچێت.
ئێمە دەبێت هەمیشە پشت بە میللەتەكەیخۆمانببەستین،هیچ دەوڵەتێك لە دەوڵەتەكانی ناوچەكە هی ئەوە نین ئێمە بە تەواوی پشتیان پێ ببەستین
وتار
12
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
Roji_Wilat@yahoo.com
نمایشی سەربازی...دوای هەڵەی سیاسی...هەرێم بەرەوكوێ
كامەران گوڵپی
كاتێك كە هەڵەی سیاسی لە چوارچێوەی كاتی گەیشتن بەدەسەاڵت بەهەند وەرناگیرێت ئەوكات وەكو كارتی كۆتایی پەنا بۆ نمایشی هێز دەبرێت لە الیەن دەسەاڵتدارانەوە بۆیە ئەمەی لەم دواییەدا لە هەرێم هاتە ئاراوە بەرامبەر بەئۆپراسیۆنی دیجلە بریتی بوو لە نمایشێكی سەربازی بۆ پاساوهێنانەوە و دەرچ��ون لە لێپرسینەوە لە هەڵە سیاسیەكان كە بەدرێژایی نزیكی چارەكە سەدەیەك كورد لە باشور تێوەی گالوە و پێوەی دەناڵێنێت ،چونكە هەمووان كۆكین لەسەر ئ��ەوەی كە ئێراق كەسێك كاروباری بەڕێوە دەبات كە تاكڕەوانە ڕەفتار دەكات لە گەڵ دەوروبەریدا لە دەركردنی بڕیاردا بۆیە ئەنجامی ئەم موجامەلە بێبنەمایەی كورد لە گەل َناوەنددا هەرێمی بەم ڕۆژە گەیاند كە تەنگەژەی دارایی و سوتەمەنی و سیاسی و ئابوری لێكەوتوەتەوە ،بەجۆرێك جگە لە تەهدید و وەعید وەكو عەرەب دەڵێت هیچی ترمان لە زاری بەڕێز سەرۆكوەزیران بەرگو ێ نەكەوتووە؟! واڵت��ێ��ك دی��م��وك��راس��ی تیادەچەسپێت كە گۆڕانكاری لە ڕژێمەكەیدا لە الی��ەن خودی گەلەكەیەوە بێت نەك بەزەبری هێز و بازوی داگیركەران ،ئەوكات دەبێت میللەت بۆ چەندین سال َڕووگیری هێزی فریادڕەس بێت و خۆی بەمنەتباری بزانێت و جورئەتی ئەوە نەكات بڵێت بەسە تااڵنكاری و چیتر ژێردەستەیی قبوڵ ناكەین ،ئەوتا لە ئێراقی دیموكراسیدا پێگەكانی دەسەاڵت لە الیەن خودی ئەمریكاوە بەسەر دانیشتوانەكەیدا و بەپێی مەزهەب و بنەماڵە و زمان و ئاین دابەش كراوە ،بۆیە هەریەكە و سەرقاڵكراوە بەپاراستن و لە دەستنەدانی ئەو پۆستەی وەریگرتووە ،لە كاتێكدا دیموكراسی تەوافقی تەنها لە واڵتانی ژێردەستەی بەناو ئ��ازادك��راو بوونی هەیە ،ئەویش دووب��ارە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خودی زلهیزەكانە لە الیەن ئەوكەسانەی كە دان��راون بۆیە هەموو
جارێك كە بانگەشەی هەڵبژاردنەكان نزیك دەبێتەوە ئەم جۆرە تەنگەژانە لە گۆڕپانی سیاسیدا دەخولقێنرێن بۆ چەواشەكردنی ڕای گشتی و ڕاكێشانی هەست و سۆزی میللەت كە ئێمەین پارێزەری دەستكەوتەكان ،گەالنی ئێراق بەهەموو نەتەوەكانیەوە لەسەر فەرهەنگی سۆزی كوێرانە گۆشكراون بۆیە بەبچوكترین نمایشی ت��راژی��دی گ��ەورەت��ری��ن سەركەتن مسۆگەر دەكرێت لە الی��ەن دەس��ەاڵت��ەوە!! لە باشور و ناەڕاستی ئێراق بەكەمترین الواندنەوە بۆ (ئیمام حسێن) ئەو خەڵكە هەمووی دێتە گریان و خۆڕنینەوە و لەخۆدان كە واتە ئەمە دەروازەی��ەك��ی باشە بۆ كونترۆڵكردنی بیر و هەستی خەڵكی لە الیەن دەسەاڵتەوە ،لە هەرێمیش بەجواڵندنی هەستی نەتەوەیی گوایە لە الیەن ناوەندەوە پێشێل ك��راوە هەمووان ب��اەوڕ دەكەین بە ب ێ پرسیاركردن لە هۆی بەكەم سەیركردنی داخوازیەكانی گەلی كورد لە الیەن حكومەتی ناوەندەوە ،بۆیە دەبێت چەند هەڵەی سیاسی بكەیت ئەوەندەش باج بدەیت، ئەو هەاڵنەی كراون هیچكات دۆزی نەتەوەیی و نیشتمانی نەچەسپاندووە ئەگەر پاساو بهێنرێتەوە كە لەبەر بەرژەوەندی میللەتی كورد ئەو هەنگاوە نراوە بۆیە دەڵێین ڕاستكردنەوەی ه��ەڵ��ەی س��ی��اس��ی ف��ی��داك��اری دەوێ����ت لە سیاسیەكان لە پێشدا و دواتر میللەت مافەكان دەچەسپێنێت بەیەكڕیزی و تەبایی دوور لە كایە سیاسیەكان .بۆیە پێویستە دەسەاڵتی سیاسی كوردی لە پرسە نەتەوەییەكاندا بگەڕێتەوە بۆ الی میللەت و هیچ ك��ەس و الیەنێك نەتوانێت یاری بەچارەنوسی گەلەوە بكات. ئێمە كە دەڵێین دیموكراسین دەبێت ڕەخنەمان قبوڵبێت وەگەرنا دەبێت ناوی دیموكراسیش لەكەدار نەكەین ،بۆ نمونە هەركۆمپانیایەك كااڵ و ماركەیەك (كۆپی) بكات بەساختەوە و لە بازاڕەكاندا بیفرۆشێت ڕاستەوخۆ سزا دەدرێت و دەست بەسەر كااڵ ساختەكەیدا دەگیرێت، ئێمەش ئەگەر دیموكراسیمان قبوڵكردووە وەكو بەرنامەی كاری سیاسیمان دەبێت هەموو بڕگەكانی جێبەجێ بكەین نەك ساختەكاری تیا بكەین و لە پاڵ دیموكراسیدا مەرامی شەخسی و حزبی و مەزهەبی بەئەنجام بگەێنین!! دەبێت هەركەسێك بانگەشەی دیموكراسی دەكات بەشێوەیەك ڕەفتار بكات لە ئێراقدا كە ڕژێمی پێشوو وەبیر خەڵكی نەهێنێەتەوە ،ئێراقی دوای(سەدام) لەبەر ئەوەی بە فلتەری بەهاری گەالندا تێنەپەڕیوە بۆیە هەمان هەڵسوكەوتی سەرانی ڕژێمی پێشومان وەبیر دێنێتەوە بە جۆرێك تەنها گۆڕانكاری لە دەموچاوەكاندا
هەرێمی كوردستان دەتوانێت لە ئێستاوە خاڵی دەستپێك دیاری بكات كە چیرت مساوەمە بە بستێك لە خاكی كوردستان ناكەین ،دڵنیاشین كە بڕیاری چارەنوسساز هەموو گەلی لە پشتە بەمەرجێك دوور بێت لە مۆركی حزبی ،بۆیە یەكەم هەنگاویش بەهاناوەچوونی برایامنانە لە ڕۆژئاوای كوردستان بە هاوكاری كردنیان و كردنەوەی سنورەكامنان بەڕوویاندا بۆ ئەوەی بەر بە لێشاوی ئاوەرەیی بگرین كە خەونی داگیركەرانی كوردستانە بەجۆرێك ئاوارەبوونیان خۆشەویست كردووە زۆربەی پێداویستیان بۆ دابین دەكرێت لە الیەن دەوڵەتی توركیاوە بۆ ئەوەی سەرنجی كوردانی ڕۆژئاوا بەالی خۆیدا ڕابكێشێت كراوە بۆیە هەموو كرادار و ڕەفتاری سیاسیەكان زیاتر بەڕژێمی پێشوو دەشوبهێنرێت نەك واڵتێكی دیموكراسی و سەربەخۆ لە بڕیاردا!! ئەوەندە لە دیموكراسیەوە نزیكین كە بەرژەوەندیە حزبی و مەزهەبیەكانمان پارێزراو بێت ،چونكە لە ئیراقدا بڕیار دراوە كە دیموكراسییەكی تەقلیدی بین لەبەر ئەوەی باوەڕی تەواومان بە دیموكراسی نییە وەكو بەرنامەی ژیان هەربۆیە دەبینین سەرەكوەزیران لە ئێراقدا ئەوەندەی حەزی لە بڕیاری سەربازییە هێندە بڕیاری دیموكراسی نییە كە خزمەت بەگەالنی واڵتەكەی بكات لە خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان؟! ئەو دیموكراسیەی ئەمڕۆ لە ئێراقدا پیادە دەكرێت تاوانێكە دەرهەق بەخودی دیموكراسی ،چونكە ڕووداوەكانی ڕۆژانە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت كە دیموكراسی بوونی نییە .بەندكردنی بەكۆمەڵ ،پێشتر هەبوو و ئێستاش هەیە، دوورخستنەوەی كەسەكان لە پۆستەكانیان بەهۆی بیروڕای جیاواز ئاین و مەزهەب جاران هەبوو ئێستاش هەیە ...وەزارەتە سیادیەكان و ئەمنیەكان جاران لە یەك كەسدا قەتیس كرابوون ،ئێستاش بەهەمان شێوە ،بۆ تۆڵە لەنەیاران و پەراویزخستنیان تۆمەت داتاشین و پەراویزخستن هەبوو ئێستاش بەهەمان شێوە، جاران زۆرترینی سامانی گشتی بۆ كڕینی چەك ت���ەرخ���ان ك��راب��وو ئێستاش بەهەمان شێوە و بگرە زیاتریش ،جاران ڕێگە بەئۆپۆزسیۆنی
Roji_Wilat@yahoo.com
كارتۆنی دەدرا ،ئیستاش بەكڕینی دەنگی زۆرینە لەناو پەرلەمان ،بۆیە ناوزەدكردنی ئێراق بە واڵتێكی دیموكراسی تاوانێكی گەورەیە كە هیچی لە تاوانی جینۆساید كەمتر نییە كە دژ بەمرۆڤایەتی كراوە و دەكرێت. هەرێمی كوردستان دەتوانێت لە ئێستاوە خاڵی دەستپێك دیاری بكات كە چیتر مساوەمە بە بستێك لە خاكی كوردستان ناكەین ،دڵنیاشین كە بڕیاری چارەنوسساز هەموو گەلی لە پشتە بەمەرجێك دوور بێت لە مۆركی حزبی ،بۆیە یەكەم هەنگاویش بەهاناوەچوونی برایانمانە لە ڕۆژئاوای كوردستان بە هاوكاری كردنیان و كردنەوەی سنورەكانمان بەڕوویاندا بۆ ئەوەی بەر بە لێشاوی ئاوەرەیی بگرین كە خەونی داگیركەرانی كوردستانە بەجۆرێك ئاوارەبوونیان خۆشەویست كردووە زۆربەی پێداویستیان بۆ دابین دەكرێت لە الیەن دەوڵەتی توركیاوە بۆ ئەوەی سەرنجی كوردانی ڕۆژئاوا بەالی خۆیدا ڕابكێشێت ئەویش بەئابوڵوقەدانی سنورەكانی ڕۆژئاوا هەتا تەسلیمی ئیرادەی داگیركەرانەی ئەوان بن بۆیە پێویستە بەهەموو شێوەیەك ئەوگەمارۆیە بشكێنرێت هەتاكو غەزەیەكی تر لە كوردستان دروس��ت نەبێت و بكرێتە كارتی فشار لەسەر ك��وردان .ئەوەندەی كە ماوە ئەوكات ناوەند دەزانێت كە كوردبوون سنورێك نییە ل��ەب��ەردەم��ی��دا و هەرێمیش
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
بەداخوازیە ڕەواكانی خۆی دەگات و دەكرێت دۆسیەی پێشێلكاریەكانی ناوەند بەڕای گشتی و نێودەوڵتی بگەێنرێت ،ڕاپەڕینی ئەم جارەی سێگۆشەی سوننی لە ئێراقدا بەرهەمی خۆی دەبێت لە یەكترازانی یەكپارچەیی ئێراق بەجۆرێك كە ئێراق لە نەخشەی نوێدا بە سێ دەوڵ��ەت دەناسرێت (ك��ورد ،سوننە ،شیعە) ئەگەر كوردانی باشوور هاوڕابن لە گەڵ ڕاپەڕینی سوننەكاندا ئەوا براوە دەبن چۆن؟ لەبەر ئەوەی كورد خاوەنی دامودەزگای خۆ بەڕێوەبەریە و لە گەڵ گۆڕانی هاوكێشەی سیاسی لە ئێراقدا لە سۆنگەی هێزەوە داواكاریەكان دەخرێنە سەرمێزی گفتوگۆ نەك وەكو ئێستا (پاڕانەوە و برابچوك) ،ئەگەر پێچەوانەكەشی بێت ئەوا دەگەڕێینەوە بۆ خاڵی دەستپێك لە دۆزی گەلەكەمان لە گەڵ كاربەدەستانی ناوەند ،بۆیە دەبێت ئەوە بزانین بەهێزێكی نێودەوڵەتی و ئەمریكی ڕژێمێكی دیكتاتۆری ڕووخێنرا ،بەاڵم بۆ وەالنانی دەسەاڵتێكی مەزهەبی تائیفی دەبێت میللەت ڕاپ��ەڕێ��ت و سەركردایەتی سیاسی پاڵپشتی بكات ،نمونەیەكی زیندو لە ئاراستەكردنی گەلدا بڕیاری بەڕێز ئوجەالن بوو بۆ شكاندنی مانگرتن لە الیەن زیندانیانەوە دوای شەست ڕۆژ ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت كە ئەو كارەی بەسەركردەكان دەكرێت بەچەك و جبەخانە و ترساندن لە الیەن دەسەاڵتە
13
وتار
دەبا ئیرت بۆ جارێكیش بێت شانسی سیاسی و چارەنوسی میللەت بەخۆماڵی بكرێت وەگەرنا ئەوا دەبێت هەر لە چاوەڕوانی ئەوەدابین كە لیژنە بنێرینە بەغدا بۆ ئەوەی بەشە بودجە چارسەر بكەن لە بڕی كەركوك و سەربەخۆیی لە بڕیاردا ملهوڕەكانەوە ناكرێت .دەبا ئیتر بۆ جارێكیش بێت شانسی سیاسی و چارەنوسی میللەت بەخۆماڵی بكرێت وەگەرنا ئەوا دەبێت هەر لە چاوەڕوانی ئەوەدابین كە لیژنە بنێرینە بەغدا بۆ ئەوەی بەشە بودجە چارسەر بكەن لە بڕی كەركوك و سەربەخۆیی لە بڕیاردا. لە كۆتاییدا دەڵێم خۆزگە بڕیارێك دەردەچوو لە الیەن واڵتانی دیموكراسیەوە كە هەر دەسەاڵتێك وشەی دیموكراسی بەساختە بەكار دەهێنێت بەرامبەر بە میللەتەكەی بدرێتە دادگ��ای نێودەوڵەتی لە(الهای) ،چونكە ئازادیەكانی خنكادووە لەژێرناوی پیرۆزی (دیموكراسیدا).
وتار
14
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
Roji_Wilat@yahoo.com
حكومەتی هەرێم و بەرپرسیارێتی بەرامبەر رۆژئاوای كوردستان ئارام كەریم
ماوەیەكە كێشەی سنووری نێوان رۆژئ��اوای كوردستان و ب��اش��وری كوردستان بووەتە بابەتی گفتوگۆی ناو جەماوەر و راگەیاندنەكان، بەشێكی زۆری ج���ەم���اوەر الی��ەن��ەك��ان و راگەیاندنەكانیش رەخنە لە حكومەتی هەرێم دەگ��رن و ئاماژە بۆ ئەوە دەك��ەن حكومەتی ه��ەرێ��م س��ن��وری داخ��س��ت��ووە و رێگا ن��ادات پەیوەندی ژیانی و بازرگانی لە نێوان باشوور و رۆژئ���اوادا بەرێوە بچێت و هەروەها رێگا نادات هاوكارییە مرۆییەكانی گەلی باشووری كوردستان بەئاسانی بگاتە رۆژئاوا .ئەم دواییە لە راگەیاندنەكاندا ئەوە نیشاندرا كە حكومەتی هەرێم بەشێك لەو سنوورەشی تەلبەند كردووە. لەبەرامبەر ئەمەدا حكومەتی هەرێم و ئەو الیەن و راگەیاندنانەی كە نزیكن لەپارتی دیموكراتی كوردستانەوە ،نكۆڵی لەوە دەكەن كە ئەوان سنووریان داخستبێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لە نێوان رۆژئ��اوای كوردستان و هەرێمی كوردستاندا دەروازەی فەرمی بوونی نییە هەتا ئ��ەوان دایانخستبێت .هاوكات جەخت لەوە دەكەنەوە كە كردنەوەی دەروازەی سنووری بابەتێكە پەیوەست بە حكومەتی ناوەندەوە و پێویستە بە رێككەوتنی هەردوو حكومەتی ئێراق و سوریا بێت .ئەگەر هەر دووال بڕیار بدەن دەرگای سنووری دروست ببێت ئەوا الی ئێمەوە كێشە نییە .جاربەجاریش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەوان دەخوازن هاوكاری بنێرن بۆ رۆژئاوای كوردستان و كارئاسانی بۆ پەیوەندی بازرگانی بكەن ،بەاڵم الیەنەكانی رۆژئاوا بۆ ئەم مەبەستە ئامادە نیین و یەكگرتوو نیین ،یا خود باس لەوە دەكەن كە یەكینەكانی پاراستنی گەل"یەپەگە" باج و گومرگ لەسەر شتەومەك دادەنێت ،لەبەر ئەمە ئەوان رێگا نادەن پێداویستی بچێت بۆ رۆژئ��اوای كوردستان و گوایا پارتی یەكێتی دیموكراتی بۆ سوودی خۆی بەكاری دەهێنێت. هەندێك جاریش لەوە زیاتر دەڕۆن و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەو هەوااڵنە راست نیین و حكومەتی هەرێم سنووری دانەخستووە و رۆژانە هاتنی سەدان خێزانی رۆژئاوا بۆ باشور بەڵگەن بۆ ئ��ەوەی كە سنوور دان��ەخ��راوە. دی��ارە ئ��ەم بابەتە نیگەرانی الی جەماوەر دروست كردووە و زیادبوونی پەنابەرانی رۆژئاوا لە ب��اش��ووردا و ئەو دیمەنانەی رۆژئ��اوا كە هاوشێوەی سااڵنی سەرەتای نەوەدەكانی الی خۆمان بەسەدان كەس سەرە دەگرن بۆ چەند نان یاخود بوتڵە غازێك یاخود هەر بابەتێكی تری ژیانی و هاواری دایكان بۆ ئەوەی شیریان
دەس��ت ناكەوێت بۆ كۆرپەكانیان نیگەرانی زیاتر دەكات .بێگومان ئەم بارودۆخە ویژدانی هەموومان دەخاتە ژێر پرسیارەوە ،واتە بێجگە لەوەی كە پێویستە هەستی نەتەوەییمان بجوڵێت ئیتر كارەساتی مرۆیی بەرێوەیە و ئەمەش بەرپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی هەموومان و حكومەتی هەرێم وپارتی دیموكراتی كوردستان بە پلەی یەكەم ئەم بەرپرسیارێتیەیان دەكەوێتە سەرشان ،چونكە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم لەهەمانكاتدا بەرپرسیاری پارتی دیموكراتی كوردستانن و ئەو سنورەشی كە بە رۆژئاواوە دەمانبەستێتەوە سنووری هەژموون و بااڵدەستی پارتیە ،هەر بۆیە ئەو زیاتر رووبەرووی پرسیار و بەرپرسیاری دەبێتەوە. من كارم بەوە نییە كە راگەیاندنەكان یاخود هەندێك الیەن بەراست و چەپدا زیادەرۆیی بكەن ویەكتری تاوانبار بكەن ،بەڵكو حكومەتی هەرێم و پارتی دیموكراتی كوردستان رووبەرووی چەند پرسیارێ دەكەمەوە ،ئیتر با خۆیان بڕیار بدەن. 1ـ حكومەتی هەرێم باس ل��ەوە دەك��ات كە سنووری رۆژئاوا و باشور سنورێكی ئاوییە و سنووری وشكانی رۆژئاوا و هەرێم پێكەوە نییە. ئەم بابەتە رەنگە بۆ كەسانێك كە شارەزای جوگرافیای كوردستان نەبن و ئەو ناوچانەیان نەبینیبێت جێگەی ب��اوەڕی بێت ،ب��ەاڵم بۆ كەسانی شارەزا مومكن نییە جێگەی باوەڕی بێت ،چونكە لەفیشخابورەوە هەتا گوندی مەحمودییەی نزیكی رەبیعە لەژێر كۆنترۆڵی پێشمەرگەو ئەو هێزە ئێراقیانەدایە كە كوردن و باشترین بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوە بوو كاتێك هێزی مالیكی خواستی بچێت ئەو سنورانە بخاتە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە هێزەكانی كورد رێگەیان پێ نەدانن ئەم ماوەیەش نزیكەی " 20كم" زیاترە و زۆربەی دەشت و چەند رێگای ئاسایی تێدایە كە خەڵكی دەتوانن بەئاسانی پێیدا هاتووچۆ بكەن و ئگەر ئاستەنگیان بۆ دروست نەكرێت دەتوانن ئاڵۆگۆڕی بازرگانیش بكەن و بیبەنەوە بۆ ئەو دیو سنوور .لێرەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە هێزەكانی كورد دەتوانن لەم سنوورەدا كارئاسانی بۆ رۆژئاوا بكەن و ئەو بیانوانەی كە نەبوونی سنووری وشكانی دەكاتە هۆكار بۆ هاوكاری نەكردن رەواییان نامێنێت و نییە. 2ـ سەبارەت بە نەبوونی دەروازەی فەرمی لە نێوان رۆژئاوا و باشووردا ،ئەمەیان راستە و لەو سنوورەدا دەروازەی فەرمی نییە ،بەاڵم خۆ خەڵكیش داوای نەكردووە كە دەروازەی فەرمی بكرێتەوە ،بەڵكو داوا دەكەن كارئاسانیان بۆ بكەن و حكومەت رێگە بدات كە شت و مەك و پێداویستی بگاتە ئەو دیو .لێرەدا پێویستە
هەم وەكو كورد و هەم وەكو مرۆڤ بابەتی بوون و نەبوونی دەروازەی فەرمی نەكەینە بیانوو بۆ رێگە نەدان بە چوونی پێداویستی بۆ گەل ،چونكە ئەو كاتە دەبینە هاوبەشی ئەو تاوانە مرۆییەی ئەمڕۆ بەرامبەر رۆژئاوا دەكرێت. دەبێت بارودۆخی خۆمان لە سااڵنی نەوەدەكان بێنینەوە بەرچاو ،ئەو كاتەی بارودۆخی ئێمە خ��راپ ب��وو لە نێوان ب��اش��وور و رۆژه��ەاڵت و باشوور و باكوردا چەند رێگا و دەرگا بە نافەرمی دروست كرا بوون؟! بێگومان حكومەت لە ئێمە باشتر دەزانێت و ئێستاش چەندین دەرگا و رێگای نافەرمیمان هەیە و گوێش بە هەڵوێستی حكومەتی ئێراق نادەین ،ئەمەیە كە پرسیار الی جەماوەر دروست دەكات بپرسن كە هۆكار چییە حكومەتی هەرێم بەمشێوەیە هەڵسوكەوت دەكات و بڵێن ئەمە بەو واتایەیە كە حكومەت ناخوازێت هاوكاری مرۆیی و پەیوەندی ئابووری لەگەڵ رۆژئ��اوادا هەبێت. هەر بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم لەژێر ئەو بیانوانەدا خۆی لەو بەرپرسیارەتیە نەشارێتەوە. 3ـ حكومەتی ه��ەرێ��م دەڵ��ێ��ت الیەنەكانی رۆژئاوا یەكگرتوو نیین و لەوە زیاتریش رۆژی ( ،)2013/1/7نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەوان رێگا نادەن یەك الیەن بااڵدەست بێت لە رۆژئاوای ك��وردس��ت��ان ،كەمەبەستی پ��ارت��ی یەكێتی دیموكراتی"پەیەدە" و ئەنجومەنی گەلە .دیارە ئەم هەڵوێستە دەستێوەردانێكی راستەوخۆیە بۆ ئەو بەشەی كوردستان و ئەم هەڵوێستە گومان زیاتر دەكات لەسەر حكومەتی هەرێم كە بخوازێت لە رێگای فشاری ئابورییەوە خۆی بسەپێنێ بەسەر گەلی ئەو بەشەی كوردستاندا و ئەمەش كارێكی رەوا نییە ،ئاشكرایە كە بەشی زۆری گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان لە گەڵ پارتی یەكێتی دیموكراتی و ئەنجومەنی گەلدان و ماوەی نزیكەی ساڵێكیشە خۆیان بەرێوە دەبەن و دەرگایان بەرووی هیچ هێز و الیەنێكدا دانەخستووە و پارت و الیەنەكانی تریش بە پێی توانای خۆیان ب��ەش��دارن و كاروچاالكی خۆشیان ئەنجام دەدەن .ئیتر بۆچی ئەمە وەكو بیانوو نیشان بدرێت بۆ ئەوەی هاوكاری نەكرێن؟! دیارە لێرەدا پەیەدەش مافی خۆیەتی بڵێ كە حكومەتی هەرێم دەخوازێت بە زەبری نان ئیرادەی كەمینەیەك بسەپێنێ بەسەر زۆرب��ەی گەلدا و ئەمەش رەوا نییە. 4ـ ل��ەوەش زیاتر دەن��گ��ۆی ئ��ەوە هەیە كە الیەنەكانی نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان دەخ��وازن هێزی چەكداری تایبەت بە خۆیان دروست بكەن و پارتی دیموكراتی كوردستان
Roji_Wilat@yahoo.com
و حكومەتیش پشتیوانی ئەم داوایە دەكەن و لێدوانەكانی سەرۆكی حكومەت و دروستكردنی چەند هێز و تیمێكی چ��ەك��دار لە هەندێك جێگای رۆژئاوا و بەرزكردنەوەی ئااڵی هەرێم و مەشق و ڕاهێنان بە كۆمەڵێك گەنجی رۆژئاوا لە باشور لەالیەنی حكومەتی هەرێمەوە و راگەیاندنی ئەو هێزە بۆ ئەوەی كە بچێتەوە رۆژئاوا ئەمانە پشتڕاست دەكەنەوە .بیگومان ئەمەش هەندێك پرس دەهوروژێنێت .باشە ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومەت بە پێ ئەجیندای سیاسی تایبەتی خۆیان هەڵسوكەوت ناكەن و رێز لە ئیرادەی گەل دەگ��رن ،وەكو خۆیان لە باشور دەڵێن ئێمە زۆرینەین و شەرعیەتمان هەیە ،ئەوا پەیەدە و ئەنجومەنی گەلیش زۆرینەن و پێویستە رێز لەو ئیرادەو شەرعیەتە بگرن ،ئەگەر نا ئەوا رووب��ەرووی رەخنە دەبنەوە .لەالیەكی ترەوە ئێمە لە باشوردا سااڵنێكی درێژە دەخوازین هێزی پێشمەرگە ببێتە یەك هێز ،بۆچی هەمان شت بۆ رۆژئاوا ناخوازین؟! ئەوە نزیكەی دوو ساڵە هێزێكی پاراستن دروست بووە و خەڵك دەپارێزێت و بەرەنگاربوونەوەی"سەری كانی" نمونە بوو .بۆ چی رێز لەو هێزە ناگیرێت و دەخ��وازن هێزی تر دروس��ت بكەن .لەوەش خراپتر ئەو هێزانەی دروست دەبن ئامادەن بچن لە ژێر چەتری" سوپای بەناو ئ��ازاد"ی سوریا كە نە ستراتیژ و نەسەركردایەتی ئەو نە ئیرادەیان دیار نییە كار بكەن ،بەاڵم ئامادە نیین لە ژێر چەتری" یەكینەكانی پاراستنی گەل""یەپەگە"دا كار بكەن ،ئایا ئەمە چی دوعایەكە هەتا پێی بڵێن ئامین!! ئایا ئەگەر بۆ ئەمە بگوترێت دەس��ت��ێ��وەردان بۆ چی حكومەتی هەرێم و پارتی ناڕەحەت دەبن؟! 5ـ رەخنە لە یەكینەكانی پاراستنی گەل"یەپەگە"
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
دەگیرێت كە باج یا خود گومرگ وەردەگرێت. دی��ارە گومرگ لە هاوكاری وەرناگیردرێت و ئەگەر ئەمە بكرێت هەڵەیە و من نەمبیستووە كە گومرگ لە هاوكاری وەربگرن ،بەاڵم ئاساییە ئەگەر باج و گومرگ لە كەل و پەلی بازرگانی وەربگرن و حكومەتی هەرێم و پێشمەرگە هەتا سەدام نەرووخابوو داهاتی سەرەكیان لەو باج و گومرگە بوو كە لە ئەنجامی بازرگانیەوە دەست دەك��ەوت ،هەر بۆیە ناكرێت ئێمە وەرگرتنی گومرگ و باج وەكو شتێكی نامۆ سەیر بكەین و دامەزراوەكانی رۆژئاوا پێویستی بەهاوكاری هەیە و باج و گومرگ بەشێك لەو پێویستیانەیان دابین دەكات هەر بۆیە ئەم بابەتە وەكو هۆكارێك نیشاندان بۆ دانانی ئابڵوقە راس��ت نییە. 6ـ پرسیارێكی تر دێتە پێشەوە ،ئەویش ئەوەیە كە پێش چەند رۆژێك دەزگ��ای كۆچ و كۆچبەران رایگەیاند كە ژمارەی پەنابەرانی دۆم��ی��ز گەیشتۆتە ( )68ه���ەزار ك��ەس، ئەمە لە كاتێكدایە كە پێش چەند مانگێك چەند هەزارێكیان تێپەڕ نەدەكرد ،ئەمەش هەڕەشەیەكی مەزنە لەسەر رۆژئاوا و مەترسی چۆڵكردنی هەیە .ئێمە ئەو راستیەش دەزانین كە لە دەرەوەی "سەری كانی" ناوچەكانی تر ئارامن ،واتە شەڕێكی مەزن لە ئارادا نییە هەتا خەڵك بەو شێوەیە رابكات .باشە حكومەت ئەوەندەی زەمینە بۆ هاتن خۆش دەكات ،زەمینە بۆ گەیشتنی هاوكاری خۆش بكات باشتر نییە؟ 7ـ دەوڵەتی توركیا سنورێكی درێژی لەگەڵ رۆژئاوای كوردستاندا هەیە ،بەاڵم رێگا نادات كەمترین ه��اوك��اری��ان پ��ێ بگات و ل��ەوەش زیاتر چەتەو چەكداریان بۆ دەنێرێت ،بەاڵم لەو جێگایانەوە كە دەرفەتی هەیە هەموو هاوكارییەك دەگەیەنێتە سوپای بەناو ئازادی سوریا .زۆرجاریش جەخت لەوە دەكاتەوە كە
15
وتار
دەنگۆی ئەوە هەیە كە الیەنەكانی نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان دەخوازن هێزی چەكداری تایبەت بە خۆیان دروست بكەن و پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومەتیش پشتیوانی ئەم داوایە دەكەن و لێدوانەكانی سەرۆكی حكومەت و دروستكردنی چەند هێز و تیمێكی چەكدار لە هەندێك جێگای رۆژئاوا و بەرزكردنەوەی ئااڵی هەرێم و مەشق و ڕاهێنان بە كۆمەڵێك گەنجی رۆژئاوا لە باشور لەالیەنی حكومەتی هەرێمەوە و راگەیاندنی ئەو هێزە بۆ ئەوەی كە بچێتەوە رۆژئاوا ئەمانە پشتڕاست دەكەنەوە دەبێت پەیەدە لە ئایندەی سوریادا جێگای نەبێت .باشە ئەو هەڵوێستانەی حكومەتی هەرێم و توركیا وابەستەی یەكتر نین؟! بەهەر حاڵ زۆر پرس و بابەتی تریش هەیە باس بكرێت ،بەاڵم لە ئێستادا بەسە .تەنیا ئەوە ماوەتەوە بڵێین حكومەتی هەرێم لەبەرامبەر چارەنووسی دەسكەوتەكانی گەلەكەمان لە رۆژئاوا بەرپرسیارێتیەكی دیرۆكی هەیە .گرنگە جەماوەری گەلەكەشمان بە هەستیارییەوە هەڵسوكەوت بكەن و ئەو كەمپینانەشی كە هەیە رووی بكەنە رۆژئاوا ،چونكە ئەگەر وەها نەبێت ئەوا بە بێ ئاگاییەوە كار بۆ چۆڵكردنی رۆژئاوای كوردستان دەكەین و ئەمەش ناكەوێتە خزمەتی گەلی ك��ورد و دەسكەوتەكانیەوە.
دیدار
16
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
Roji_Wilat@yahoo.com
هاوژینی شەهید بەكر؛
"ئەگەر هەر چوار منداڵەكەشم نەبن ،ئامادە نیم واز لە بیر و فەلسەفەی رێبەر ئۆجەالن بهێنم"
شەهید "بەكر عەبدولكەریم" ناسراو بە بەكرە سور لە ساڵی ( )1969لە دەربەندیخان لە خێزانێكی پێنج كەسی و مامناوەندی لە دایكدەبێت و قۆناخەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە دەربەندیخانی خوێندووە و لەبەر باری ماڵی خێزانەكەی ناتوانێت درێژە بە خوێندنی بدات .بەكر لە ساڵی ( )1987لە گەڵ"بەیان فەرەج مینە" ك��ە كچە پ���وری خۆیەتی ژیانی هاوژینی پێكدێنن و دەبنە خاوەن چوار منداڵ ،دوو كوڕ و دوو كچ بەناوەكانی" فێنك و فرمیسك و بیرەوەر و دیاربەكر" و لە ساڵی ( )1994لە شاری سلێمانی پەیوەندی لە گ��ەڵ یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان دروس��ت دەكات و لەم رێگەیەوە تێكەاڵوی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەبێت و سەرەڕای زەحمەتی ب��اری ژی��ان ل��ەو س��ەردەم��ەدا ،بەشێكی ژیانی خۆی بۆ خزمەتی گەل و شۆڕش ت��ەرخ��ان دەك��ات و بە ژی��ان و خەباتی خۆی دەبێتە نمونەیەكی سەركەوتووی
كادیری جەماوەری و ئەمەش وایكردبوو كە زۆر خۆشەویست بێت لەناو هەڤااڵن و دەوروب�����ەری�����دا و ه��ەم��ی��ش��ە وەك���و نمونە سەیری دەك��ەن .لە هەمانكاتدا دەسەاڵتخوازان و ئەوانەی ناحەزی گەل بوون بە هەڕەشەیەكی گەورەی دەبینن لەسەر خۆیان ،هەر بۆیە دەكەونە هەوڵدان بۆ ئ��ەوەی ئ��ی��رادەی بشكێنن و دووری بخەنەوە لە خەبات و تێكۆشان ،دوای ئەوەی هیچ هەوڵێكیان سەر ناگرێت ،ئەو كاتە بە پالنێكی چەپەڵ و ترسنۆكانە و لە رێگەی تەلەفزیۆنێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە ()2000/1/1دا شەهیدی دەك��ەن و خێزانەكەی و چ��وار منداڵی چاوگەشی لەدوای خۆی جێ دەهێڵێت و دەچێتە ریزی ك��اروان��ی ن��ەم��ران��ەوە" .رۆژی واڵت"ی��ش لەم ژم��ارەی خۆیدا چاوپێكەوتنێكی لە گەڵ هاوژینی شەهید بەكر عەبدولكەریم ب��ەرێ��ز"ب��ەی��ان ف����ەرەج" ئ��ەن��ج��ام��داوە و ئەمەش دەق��ی چاوپێكەوتنەكەیەتی:
ئا /رۆژی واڵت پ���رس���ی���ار /س���ەرەت���اك���ان���ی ن��اس��ی��ن��ی شەهید بەكر بۆ ك��ەی دەگەڕێنیتەوە؟ وەاڵم /بەكر كوڕی پورم بوو ،پەیوەندییەكی زۆری خێزانیمان بەیەكەوە هەبوو بەتایبەتی لە گەڵ بنەماڵەی پۆرەكانمدا ،بەكر زۆر سەردانی ماڵمانی دەكرد .بەكر خاوەن برایەكی تریشە كە لە ئێستادا لە ئەمریكایە .هەر دووكیان بەزۆرینەی كاتەكان لە ماڵی باوكمدا بوون .مرۆڤێكی خاوەن رەوشت و پاك و دڵنزم بوو ،مندااڵن و ژیانی زۆر خۆش دەویست .من خۆشم لەبەر ئەوەی هەم لە بنەماڵەیەكی خۆمان بوو و هەمیش لە بواری هەڵسوكەوت و رەف��ت��ارەوە ئاشنای سرۆشتی بووم ،بڕیارماندا بەیەكەوە هاوسەرگیری بكەین. واتا لە بیست و شەشی نیسانی ( )1987بووینە هاوژینی یەكتر.ئەو كاتە ماڵمان لە دەربەندیخان ب��وو ،هەتا كاتی ك��ۆڕەوەك��ە ،پاش كۆڕەوەكە ماڵەكەمان تااڵنكرا ،بۆیە هاتینە سلێمانی و لەوێدا نیشتەجێ بووین .لە شاری سلێمانی پاش
Roji_Wilat@yahoo.com
( )7-6مانگێك ئاشنایمان لە گەڵ هەڤااڵندا پەیدا كرد و تێكەڵێكی زۆری لە گەڵیاندا دانا، بەاڵم لەبەر گۆشار و هەڕشەی دەس��ەاڵت لە سلێمانی ماڵمان گوێزایەوە بۆ هەڵەبجەی تازە .لە هەڵەبجەدا سەرەرای تێكەڵبوونی بە هەڤااڵنەوە و بەشداربونی لە كار و چاالكی و راپەڕاندنی ئەركەكانیدا ،بەرپرسیاریەتی ماڵیشی لە ئەستۆ بوو .بەكر لەو كاتەدا قەناعەتی بە هیچ كام لە حزبەكانی باشوور نەمابوو ،ئەو هەموو زۆڵم و زۆریە رووبەرووی خەڵكیان كردبووە و خەڵكیان رووب��ەرووی ماڵوێران و كۆچبەری كردبووە و بەكریش هیچ باوەڕی پێیان نەمابوو ،بەكر چەند جارێك لە الیەن حزبە دەسەاڵتدارەكانی لێرەوە دەستگیركرا ،بەچەندین جار رووبەرووی هەڕەشە و گۆڕەشە بووینتەوە ،تەنانەت هەوڵیاندەدا لە رێگەی منەوە ،دڵسەردی بكەنەوە ،دەیانوت تۆ گەنجی نابێت هەر وا بێدەنگ بی ،نابێت بهێڵی تێكەڵی هەڤااڵن بێت .لەوكاتەدا منداڵی هەرە گەورەم لە سەرەتاییدا دەیخۆێند .دەیانوت ئەگەر بەكر شەهید بكەوێت تۆ چۆن ئەم مندااڵنە بەخێو دەكەی ،منیش زۆر دەترسام ،بۆیە هەرجارە پێم دەوت لە هەڤااڵن دوور كەوەوە ،یان ئەوەتا ئەگەر دوریش ناكەویتەوە بە شێوەیەكی زەق كار مەكە و زۆر خۆت نەخە بەرچاو .ئەوەندە گۆشارمان لەسەر ب��وو .كاغەزیان دەخستە ماڵمانەوە، تەنانەت كاغەزیشیان دەخستە ماڵی خەزۆرمەوە، بە ئەنواع و ئەشكال هەڕەشەیان لێماندەكرد، منیان زۆر هاندەدا لە دژی بەكر ،بەاڵم لەبەر ئەوەی بۆ خۆشم روون ببووە كە هەڤااڵن چەندە پ��اك و بێ گ���ەردن ،بۆیە زۆر جاریش خۆم تەشریحم دەكرد لە تێكەڵبوونیدا بە هەڤااڵنەوە. پرسیار /كێ زۆرتر گۆشاری دەخستە سەرتان بۆ ئەوەی پەیوەندی بە هەڤااڵنەوە نەكەن؟ وەاڵم /لەالیەك كەس و كار و لە الیەكیش كۆمەڵگا و لەالیەكی تریشەوە حزبە دەسەاڵتدارەكان لەو كاتەدا زۆر گۆشاریان دەخستە سەرمان بۆ ئەوەی لە هەڤااڵن دوور بكەوینەوە .بەس لەبەر ئەوەی كە من هەم هاوژینەكەمم و هەمیش ژیانەكەمم زۆر خ��ۆش دەوی��س��ت ،ب��ە ق��س��ەی كەسمان نەدەكرد ،دەمانزانی كە فكرەكەیان زۆر راستە، ئەگەر منیش زەختم بخستایەتە سەری ئەو هەر وازی نەدەهێنا .تەنانەت رۆژێكیان من زۆر تۆڕە و نارەحەت بووم ،لەبەر ئەوەی كە زۆر دەگیرا و رووبەرووی هەڕەشە و گۆڕەشە دەبووینەوە، هەمیشە لە زینداندا بوو ،گرانی زۆر و ناخۆشی رووی لە كۆمەڵگا و ئێمەشی كردبوو لەباری ژیانەوە .منیش داوام لێكرد كە ئەبێت واز بهێنی، یان من هەڵبژێرە ،یان هەڤااڵن .وتم ئاخر من چوار منداڵم هەیە ،چۆن بە خێویان بكەم .بەسەدان جار دووبارەی دەكەمەوە و هیواخوازم بەجێگەی ئەو من شەهیدبوومایە .بەس ئەو دەیگوت من دەبمە خزمەتكارێكی پەكەكە ،بەاڵم واز لەو فكرە
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
17
دیدار
ناهێنم و نابم بە ماڵی هیچ حزبێكی تر .ئیدی ئەگەر تۆ منت خۆش دەوێت ،ئەوا ئاخر قسەممە لە گەڵ تۆدا ،خۆشتم دەوێـت ،هاوژینمی ،دایكی چوار منداڵمی ،كچە پورمی ،بەقەدەر هەر دوو چاوم خۆشتم دەوێت ،حەز دەكەم ،خۆم هەر شتێكم لێبێت ،بەاڵم خوێن لە پەنجەیەكی تۆ نەیەت .نامەوێت تۆ بكەویتە ژێر كاریگەری كەسەوە .تەنانەت هیودارم و لەتۆش رادەبێنم كە كاتێك من شەهید بووم ،تۆ رێبازەكەی من بەر نەدەی و بە هەردوو دەستەوە بیگری .تۆ ئەو رێگایەی كە من تەواوم نەكردووە ،پێم خۆشە كە تۆ تەواوی بكەی .بەسەدان جار پێ ووتووم و دووبارەی كردەوە كە ئەگەر من شەهید كەوتم، رێبازەكەم بگرە و بەری مەدە .منیش هیوادارم و ئەوەی لە ئیمكانمدا هەبێت ،لە گەڵ ئەوەی كە لە ئێستاشدا گۆشارم لەسەرە ،بەس من گوێ لە هیچ ناگرم و هەموویانم ناوە بەالوە ،بەس لەبەر خۆشەویستی هاوژینەكەم ،من ئەو رێبازمە گرتووە و هیواداریشم ،پەرەی پێبدەم و بتوانم منداڵەكانم گەورەتر بكەم و هەوڵەكانم زیاتر بخەمە گەڕ و درێژەپێدەری رێبازەكەی بەكر بم هەتا سەركەوتن. بە كوڕەكەمم وتووە كە خۆزگە تۆ ئێستا گەریال بووتایە .بەكر هەمیشە دەیگوت و بە هەڤااڵنی سۆزی دەدا كە بەس فێنكم بتوانێت ،دەستی دار بگرێت ،دەستی چەك بگرێت دەینێرم بۆ ناو هەڤااڵن .زۆر حەز دەكەم كە ببمە باوكی گەریالیەك .زۆرم پێخۆشە ماڵم و كوردستانم ئ��ازاد بێت ،هەموو ئاواتی ئ��ازادی كوردستان بوو .دەیوت ئەو كاتە ماڵم دەبەمە دیاربەكر، ئەگەر كوردستان رزگار بێت ،بۆ كاتژمێرێكیش بێت ،ماڵم دەبەمە دیاربەكر .واتا لە ئێستاشدا ئەگەر كوردستان ئازاد بێت ،ئاواتەكەی دێنمە دی .ب��ۆ رۆژێكیش بێت ،ماڵەكەم دەبەمە دیاربەكر .تەنانەت ئەگەر بۆ یەك رۆژیش بێت. پرسیار /چ��ۆن كەسایەتیەكی هەبوو و چۆن بەشداری ك��ارو خەباتی دەك��رد؟ وەاڵم /كەسایەتیەكی رێكوپێكی هەبوو ،لە گەڵ هەموو كەسێكدا رێكدەكەوت .زمانێكی بەكاریگەری هەبوو ،بەراحەتی دەیتوانی سەرەنجی خەڵك بەالی خۆیدا راكێشێت .لەوكاتەشدا كە لە یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستاندا كاری دەكرد ،هەڤااڵن دەیانووت كە بەكر بە ئەندازەی چ��وار هەڤاڵ ك��ار دەك���ات .ئ��ەوەن��دە دۆستی پەیدا كردبوو بە رۆژانە لە شاری سلێمانی لە گەڵ هەڤااڵنی كاری دەكرد و زۆرینە شەوانیش كاتژمێر دووازدەی شەو دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە لە هەڵەبجە .زۆرینە هەڤااڵنی ئەو كاتە ئاگایان هەیە. من شانازی بە شەهید بونی بەكرەوە دەكەم .زۆر زۆر شانازیی پێوە دەكەم .من كاتێك پێم دەڵێن، تۆ خێزانی شەهید بەكری ،گەش گەش بااڵ دەكەم لەبەر ئەوەی كە بەكر رێبازێكی زۆر جۆانی هەڵبژاردووە .فكرێكی زۆر جۆانی هەڵبژاردووە،
بەكر هەمیشە دەیگوت و بە هەڤااڵنی سۆزی دەدا كە بەس فێنكم بتوانێت، دەستی دار بگرێت ،دەستی چەك بگرێت دەینێرم بۆ ناو هەڤااڵن .زۆر حەز دەكەم كە ببمە باوكی گەریالیەك .زۆرم پێخۆشە ماڵم و كوردستانم ئازاد بێت ،هەموو ئاواتی ئازادی كوردستان بوو .دەیوت ئەو كاتە ماڵم دەبەمە دیاربەكر ،ئەگەر كوردستان رزگار بێت ،بۆ كاتژمێرێكیش بێت ،ماڵم دەبەمە دیاربەكر .واتا لە ئێستاشدا ئەگەر كوردستان ئازاد بێت ،ئاواتەكەی دێنمە دی .بۆ رۆژێكیش بێت ،ماڵەكەم دەبەمە دیاربەكر .تەنانەت ئەگەر بۆ یەك رۆژیش بێت
دیدار
18
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
ئێمە لە ساڵی ()1994ەوە ،هەتا ئێستا هەڤاڵێكم نەبینووە كە پشتمان نەگرێت .بەهەموو شێوەیەك و لەهەموو بوارێكەوە یارمەتیدەرمان بوونە. منیش خۆم لەو باوەڕدام كە هێزێكم لە پشتە. بۆ ئەوەش كاریگەری ئەوان بۆ من زۆر گرنگە بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتیمانیان ك��ردووە. كەسایەتیەك بوو تایبەت بوو ،هیچ لە پیاوی كالسیك و دواك��ەت��وو و باو ن��ەدەچ��وو ،خۆی لەو پیاو كالسیەكەی ناو كۆمەڵگە دابڕیبوو و تەنانەت هەوڵیدەدا لەگەڵ خۆشیدا من پێشبخات و هیچ فەرق و جیاوازیەكی لەنێوانماندا نەبوو. گەلێك گۆڕانی بەسەرداهاتبوو ،بەتایبەتی پاش ئەوەی كە هەڤااڵنی ناسی و تێكەڵی هەڤااڵن بوو .تەنانەت لە گەڵ پەیوەندی بەهەڤااڵنەوە گرت ،جیگەرەشی بەالوە نا ،دەیەوێت مادام كە رێبەرمان لە زیندانە و دەستی بە هیچ شتێك ناگات ،گۆشتیشی لە خۆی قەدەغە كردبوو. بەهەموو واتا هەم لە گەڵ من و هەمیش لەگەڵ م��ن��دااڵن و خەڵكیشدا گ��ۆڕان��ك��اری بەسەردا هاتبوو .لەماوەی یازدە ساڵی ژیانی هاوژینیمان قسەیەكی تاڵی لەروومدا نەكرد ،هەرچەندەش جارناجارێكیش ناخۆشیمان دەردەك����ەوت، ب��ەاڵم بۆ جارێكیش رەنجیدەمی ن��ەدەك��رد و دڵمی نەدەشكاند .هەرچەندە پێش ئەوەش كە پەیوەندی بە هەڤااڵنەوە بگات ،یارمەتی كاری ماڵەوەشمی دەدا ،ب��ەاڵم پاشان زیاتر خۆی ماندوو دەكرد و یارمەتیدەرم بوو .ئەگەر رۆژێك نەخۆش بوومایە ،ئەو رۆژە نەدەچووە كار و بەدرێژایی ئەو رۆژە كاروباری ماڵەوەی دەكرد و ن��ەدەچ��ووە ،دۆكانەوە و خزمەتی مندااڵنی دەك��رد .لەبەر ئەو خسڵەتە جۆانانەی منیش پاڵپشتیم دەكرد .لە مەڵبەندی شاڕەزۆر گیرابوو، بە هەموو قەناعەتمان تەنیا ئاومان هەبوو لە ماڵەوە ،كاتی دەستی بە گریان كرد ،منیش پێم ووت ،مادام تۆ هەیی و زیندووی هیچمان پێویست نییە و كێشەمان نییە .م��اوەی سێ مانگ لە زیندانی شارەزوور مایەوە .پەیوەندیم بە هەڤااڵنەوە گرت و رەوشەكەم بە هەڤااڵن ووت، هەڤااڵنیش ئەوەی لە دەستیان هات كردیان.
هاوژینەكەم(شەهیدبەكر)،پێمی گووت ،من دەمبە خەباتكارێكی ساكاری پەكەكە ،بەاڵم نامبە ،پیاوی هیچ حزبێكی تر .ئێستا چۆن من دەتوانم خەیانەتێكی وەها بكەم .ناتوانم ئەو خیانەتە بكەم لە شەهیدی خۆم و شەخسی خۆم .هەتا سەر ئێسقان و توانا لە جەستەمدا هەبێت ،كارو چاالكی خۆم رادەپەڕێنم
پ����رس����ی����ار /ه����اوژی����ن����ەك����ەت چ���ۆن ش��ەه��ی��د ب�����وو ،دەت����وان����ی رووداوی شەهیدبوونەكەیمان بۆ ب��اس بكەی؟ وەاڵم /بەكر بە پیالنگێڕییەكی نامرۆڤانە و زۆر ناخۆش و چەپەڵ شەهید كەوت .شەو بوو، هەڤااڵن لە ماڵی ئێمەدا بوون و منیش تازە نزیكەی سێ رۆژ بوو كە عەمەلیاتم بۆ كرابوو، بەكر بە هەڤااڵنی ووت ،ئێوە ئاگاتان لە بەیان بێت و چایەكەش ال مەبەن دەگەڕێمەوە ،من تەلەفزیۆنێك هەیە دەچم بەپەلە چاكی دەكەم و دەگەڕێمەوە ،قەت حەسەرەتی ئ��ەوەم لە بیر ناچێتەوە ،ئێشی چاككردنی تەلەفزیۆن، ویدیۆ و شتی كارەبایی بوو( ،تی ان تی)یان خستبووە ناو تەلەفزیۆنەوە ،كاتێك دەچێتە دۆكان خەریكی ئێشەكە دەبێت ،هەر لەوكاتەشدا دوو رەفیقی تریشی دەچنە الی ،دۆكانەكەی دەتەقێندرێتەوە ،ئەو دوو كەسەش زۆر حەزیان لە هەڤااڵن دەكرد ،بەس دەترسان كە هەڤااڵن سەردانی ماڵەوەیان بكەن .خۆیان لە هەموو كاتێكدا دەچوونە الی بەكر لە دۆكان و خەریكی مۆناقشە و گفتوگۆ دەب���وون .خۆشبەختانە ئەو دوو كەس شتێكیان لێنەهات ،بەاڵم بەكر شەهید كەوت .ئەو شەوە بڕیار بوو كە دوو لە هەڤااڵنیش بچنە الی ،بەاڵم من پێیانم گوت كە ئەو دوو كەسی تر لە رەفیقەكانی خۆی لە الین پێویستە ناكات كە ئێوە بچن .بۆیە هەڤااڵنی تر نەچوون .ئێدی هەر ئەوەندە لە رۆێشتنی نەچووبوو كە دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز هات. وامانزانی كە ماڵەكەمان تەقێندرایەوە ،چونكە لە پێشدا هەڕەشەمان لێكرابوو كە ماڵەكەمان بتەقێننەوە ،پیالنگێڕییەكەش دیار بوو ،كاری حزبەكانی الی خۆمان بوو ،هیچ ناكۆكیەكی شەخشی لە گ��ەڵ ك��ەس نەبوو ،ل��ەو كاتەدا گۆشارێكی زۆر لەسەر هەڤااڵن هەبوو ،زۆر كەس گیران و زیندانی كران ،بارەگاكانی هەڤااڵنیان داخست .نارنجەكیان دەخستە مااڵنەوە .هەر لەو كاتانەدا بوو بەكر خۆی ووتی ،بەیان من شەهید دەكەوم ،ئەو زستانەشی زۆر سەخت و ناخۆش بوو ،گۆشارێكی زۆریش لەسەر هەڤااڵن هەبوو، هەڤااڵنیش لەو هەڕەشە و گۆڕەشانەی لەئێمە دەكرا ئاگادار بوون ،دەیانویست ئێمە لە سلێمانی دەرخەن ،هەتاكو كەمێك ئەم رەوشە ئاڵۆزە ئارام دەبووەوە ،بەاڵم بەداخەوە ئێدی ئەوان مۆڵەتیان نەدا و بە پیالنگێڕییەكی چەپەڵ و نامرۆڤانە لە ()2000/1/1دا لە رێگەی بەجێكردنی (تی ئین تی)یەوە لە تەلەفزیۆنێكدا شەهیدیان كرد. ئەمەش تیرۆرێكی ئاشكرا بوو و هەموو كەسیش لێئاگادارە .زۆر نامەردانە و وەحشیەگەریانە و نامرۆڤانە شەهیدیان كرد .ئەو شوێنەی تێدا شەهید كەوت ،بە شێوەیەك بوو كە هیچ گۆمانت نەدەكرد ئەو شوێنە بەرێ جێگەی ئیش و كار بێت ،بەاڵم خۆشبەختانە ئەو شەهیدبوونەی بەكر كارێكی وای لە شارەزوور كرد كە هەموو كەس رێزمان لێبگرێت .ئەوەندە شەهیدبوونێكی مەزن
Roji_Wilat@yahoo.com
بوو ،ئەو شەهیدبوونەی بەكر هیچی كەمتر لە چاالكیەكەی شەهید زیالن كەمتر نەبوو ،چونكە بەراستی كاریگەری زۆری لەسەر جەماوەر دانا و هەر كەس بەچاوی رێزەوە تەماشامان دەكات. پرسیار /پ��اش شەهید بوونی"شەهید ب���ەك���ر" چ����ۆن ژی���ان���ت���ان ب���ەرێ���وە ب��رد و ك����ێ پ���ش���ت و پ���ەن���ات���ان ب����وو؟ وەاڵم /پاش شەهید بوونی بەكر تەنیا هەڤااڵن پشت و پەنامان بوون .نەمدەزانی چی بكەین، هەڤااڵنم لێ وون ببوو ،بە چ زمانێك تەعبیری بكەم نازانم .لە الیەن ماڵی باوكیەوە گۆشاری زۆرمان لەسەر بوو .هەتاكو كۆنگرەی یەكەمی پارتی چارەسەری ،لە بازار بووم ،رەفیقێكی ئەو كاتە شەهید بەكر هەبوو كە خۆی بەرێكخستنی كردبوو و خستبووی ناو كارەوە ،دیمی و پرسیاری كرد و ووتی ئەوە ئێوە لە كوێن ،بۆ دیار نەماون. منیش ووتم لە سلێمانین و لە ماڵی باوكمم .بە زەحمەتێكی زۆر و كۆلەمەرگی ژیانمان دەبردە سەر ،دەچووم نانم بۆ مااڵن دەكرد ،روومەتم بۆ ژنان دەگرت و كرێكاریم دەكرد بەس لەبەر ئەوەی منداڵەكانمان ،مۆحتاجی دەستی كەس نەبن ،نە مۆحتاجی ماڵی باوكم و نە كەسی تر .بە زۆری و بە زەحمەتی ژیانمان دەبردە سەر ،كوڕە گەورەكەشم لەگەڵ ئەوەی دەرسی دەخوێند ،كاریشی دەك��رد .بەهەردوو مانەوە ژیانمان دەبردە رێیەوە و خۆشبەخاتە ئەو كۆسپ و تەگەرانەی دەكەوێتە بەر رێمان تێماندەپەڕاند. پرسیار /ئایا لە ئێستادا تۆ بەشداری ك��ار و چاالكییەكانی پارتی چارەسەری دی���م���وك���رات���ی ك���وردس���ت���ان دەب����ی؟ وەاڵم /لە ئێستاشدا نەك بەجەستە بە رۆح و گیان بەشداری هەموو ئەو كار و چاالكیانەی دەبم كە لەسەر بنەمای فكری رێبەر ئۆجەالن ئەنجام دەدرێن ،لەو فكرە دانابڕم و داشنابڕِم، لەبەر ئ��ەوەی من بە رۆح لە گەڵ هەڤااڵنم، ئەگەر هەڤااڵن كارێكم پێ نەسپێرن كە بیكەم نارەحەت دەبم .ئەو رێزەی كە هەمە ،ئەو رێزەیە كە شەهید بەكر بۆمانی خۆلقاندووە ،نامانەوێت لەناوی بەرین .ئەوەی رێكخستنەكەم پێم بڵێ دەیكەم و ئەوەشی پێم بڵێ نەیكە ،نایكەم .من بۆ مندااڵنم هەم دایكم و هەمیش باوكم .من خۆم بە قەرزداری شەهید بەكر دەزانم .بە منداڵەكانیشم ووتووە ،من واز لە پەكەكە ناهێنم .منداڵەكانیشم زۆر ب��اش��ن .بەتایبەتی ك���وڕە گ��ەورەك��ەم، كوڕێكی كالسیك نییە و زور زور عاقڵە. پرسیار /وەك��و هاوژینی شەهیدێك و بنەماڵەی شەهیدیش چ پەیامێكت ب���ۆ ب��ن��ەم��اڵ��ەی ش���ەه���ی���دان ه��ەی��ە؟ وەاڵم /پەیامم بۆ بنەماڵەی شەهیدان ئەوەیە كە ئەگەری هاتنە ئ��ارای كۆسپ و تەگەرەی بەردەممان زۆرە ،دەبێت هەوڵبدەین بە پارە
Roji_Wilat@yahoo.com
هەڵماننەخەڵەتێنن ،ئێمە نابێت ب��ە پ��ارە هەڵخەڵەتین ،نابێت بەماڵی دنیا بخەڵەتین، چونكە ئەمڕۆ بێت یان بەیانی ،كوردستان هەر ئازاد دەبێت .ئێمە دەبێت كارێك بكەین كە لە پێشەڕۆژدا روومان هەبێت تەماشای رێبەرەكەمان بكەین .ئاواتم ئەوەیە كە رێبەرەكەم ببینم ،چونكە شەهید بەكر لەو كاتەدا بڕیار بوو بچێتە گۆڕەپانی سەرۆكایەتی لە بقاعی لۆبنان بۆ پ��ەروەردە، بەاڵم بەداخەوە پێكنەهات .بۆیە من ئاواتمە ئەو هیوایەی بەكر جێبەجێ بكەم ،داوا لە هەموو بنەماڵەی شەهیدانیش دەكەم بە پێ دەرفەتی خۆیان و لە هەر بوارێكدا دەبێت خاوەنداریەتی لە رێبازی شەهیدان بكەن .ئەگەر بڵێن كە بۆمان ناكرێت ،نابێت ،چونكە ئێمە خۆمان خاوەنی ئەم رێبازەین و شەهیدمان داوە ،بۆیە پێویستە زیاتر خاوەنداریەتی لە رێبازی شەهیدان بكەین .ناتوانم دەستبەرداری رێبازی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلەكەم و فەلسەفەی رێبەر ئۆجەالن بم و ناشتوانم بەهیچ شێوەیەك دەست لە هەڤااڵن هەڵگرم .ئەگەر رۆژێ��ك هەڤااڵن نەبینم ،یان تەلەفۆنێكیان بۆ نەكەم ،ئەوا ئەو رۆژەم ناڕوات. جارێكی تر داوا لە بنەماڵەی شەهیدان دەكەم كە زیاتر خاوەنداریەتی لە شەهیدان بكەن، شەهیدانمان خوێنی خۆیان داوە ،ئەوان بۆ هەر چواربەشی كوردستان شەهید بوون .ئێمە هیچمان لە گەالنی تر كەمتر نییە كە گەیشتوونەتە ماف و ئااڵ و واڵتی خۆیان .ئێمە هەتا زەحمەتی نەبینین، ناتوانین خۆشیەك ببینین .زۆر تۆڕەم لەوانە كە منداڵەكانیان شەهیدن و ئەمڕۆش خاوەنداریەتیان لێناكەن .خۆزگە منداڵەكانم ئەوەندە بوێریان هەبوویا كە هەر چواریان ببوونا بە گەریال .بە بێ جیاوازی حزبی هەموو شەهیدان بە شەهیدی خۆم دەزانم ،بەاڵم بەداخەوە ئەم حزبانە شەهیدانی كوردستانیشیان پارچەپارچە كردووە ،هەندێك بەپارە دەكڕن و هەندێكیش دەفرۆشن .شەهید، شەهیدی نەتەوەییە .بەیەكچاو سەیری هەموو شەهیدانی كوردستان دەكەین ،بێ جیاوازی فكری و حزبایەتی .من خۆم ب��رام ،ئامۆزا و باوكم شەهیدن ،لە حزبەكانی لێرەدا كڕین و فرۆشتن هەیە ،بەس لە فكر و فەلسەفەی ئێمەدا جیاوازی لە نێوان شەهیداندا نییە .بەسەدان جار داوام لێكراوە ،پێشنیاری خانۆ و دەرەوەم بۆ كراوە كە دەستبەرداری رێكخستن و فكرەكەم بم ،بەاڵم من ناتوانم وەها خیانەتێك بكەم. هاوژینەكەم(شەهید بەكر) ،پێمی گ��ووت ،من دەبمە خەباتكارێكی ساكاری پەكەكە ،بەاڵم نابمە، پیاوی هیچ حزبێكی تر .ئێستا چۆن من دەتوانم خەیانەتێكی وەها بكەم .ناتوانم ئەو خیانەتە بكەم لە شەهیدی خۆم و شەخسی خۆم .هەتا سەر ئێسقان و توانا لە جەستەمدا هەبێت ،كارو چاالكی خۆم رادەپەڕێنم .بەراستی شەهیدەكانمان زۆر گەورەن ،چونكە ئەوەی كە خەڵكی كەركوكە ،لە ئامەد شەهید دەبێت و ئەوەی كە خەڵكی ئامەدە لە كرماشان و ئەوەی خەڵكی قامیشلۆوە ،لە سلێمانی
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
19
دیدار
ئاواتم ئەوەیە كە رێبەرەكەم ببینم ،چونكە شەهید بەكر لەو كاتەدا بڕیار بوو بچێتە گۆڕەپانی سەرۆكایەتی لە بقاعی لۆبنان بۆ پەروەردە ،بەاڵم بەداخەوە پێكنەهات .بۆیە من ئاوامتە ئەو هیوایەی بەكر جێبەجێ بكەم ………………… پەیامم بۆ بنەماڵەی شەهیدان ئەوەیە كە ئەگەری هاتنە ئارای كۆسپ و تەگەرەی بەردەمامن زۆرە ،دەبێت هەوڵبدەین بە پارە هەڵامننەخەڵەتێنن ،ئێمە نابێت بە پارە هەڵخەڵەتین ،نابێت بەماڵی دنیا بخەڵەتین ،چونكە ئەمڕۆ بێت یان بەیانی ،كوردستان هەر ئازاد دەبێت شەهید دەبێت ،ئەمەش نیشانەی ئەو نەتەوەیی و كوردستانی بوونەی شەهیدانمان و ئەو بیروبۆچونە بەهێزەی فەلسەفەكەمانە .ئێمەش پێوستە ئەو
نەتەوەیی بوونەی ئەوان بپارێزین و خوێنی ئەوان بەفریو نەدەین .خاوەنداری لە شەهیدان ،واتا خاوەنداریكردن لە هەموو نرخ و بەهاكانی گەلەكەمان.
دیدار
20
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
Roji_Wilat@yahoo.com
ئۆزلەم ئاگری":چەندە كۆمیناڵیتەبوون ،ئەوەندە بە رێكخستن بوونێكی دیموكراتیك" لە دیدارێك "رۆژی واڵت"دا لە گەڵ ئەندامی ب��ەرێ��وەب��ەرای��ەت��ی ئاكادیمیای شەهید فەرهاد كۆرتای لە كەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم ج��وودی ،بەرێز" ئۆزلەم ئاگری"سەبارەت بە گرنگی و چۆنیەتی ب��ە رێكخستنبوونی ك��ۆم��ۆن و وات��ای كۆمیناڵیتە و هەروەها پەیوەندی نێوان ئەخالق و كۆمیناڵیتە ،بەكۆمەڵگابوون و كۆمیناڵیتەبوونمان بۆ رووندەكاتەوە و لەمباریەەوە ئاگری دەڵێت":كۆمین بوون خۆی لەخۆیدا هەم تێگەیشتن و هەمیش زیهنیەتێكە .زیهنیەتی ژیانێكە كە بە شێوەیەكی هاوبەش و هەرەوەزی پێشكەوتووە و ئێمە دەتوانین وەكو رەنجی كۆلیكتیڤ"هەرەوەزی" بەناوی بكەین و هەروەها ئەوەشی ووت كە، كۆمین بوون خۆی لەخۆیدا واتا پاراستنی ئەخالقی كۆمەڵگا و ئەم دوو دیاردەیەش تێكهەڵكێش یەكترن ،بەئاستێك كە بێ ئەوی تریان ،كۆمەڵگابوون پێكنایەت". ئا /بەرژین تێكۆشەر
پ���رس���ی���ار /ك��ۆم��ی��ن چ��ی��ی��ە؟ گ��رن��گ��ی كۆمین و پ��ەی��وەن��دی ن��ێ��وان كۆمین و ب��ەك��ۆم��ەڵ��گ��اب��وون ل���ە چ���ی دای���ە؟ وەاڵم /ئێمە دەتوانین بەم پرسیارەوە دەست پێبكەین كە ئاخۆ كۆمەڵگا چۆن ،چۆنی بوو بە كۆمەڵگا و چۆن پێشكەوتووە؟ مرۆڤ دەتوانێت بڵێت كە هەرە زیادە بە كەلتووری كۆمین بوون، كۆمەڵگابوونیش پێشكەوتووە .ئەگەر هەتا ئێستا كۆمەڵگا خۆی لەسەر پێ راگ��رت��ووە ،ئەگەر كۆمەڵگا وا تەماشا كەین كە لە كۆمبوون و هاتنە الی چەند مرۆڤێك پێكهاتووە ،پێویستە بزانین ئ��ەوە لە ئەنجامی بە كۆمین بوونەوە ئەم یەكە پێكهاتووە .كۆمین بوون خۆی لە خۆیدا هەم تێگەیشتن و هەمیش زیهنیەتێكە. زیهنیەتی ژیانێكە كە بە شێوەیەكی هاوبەش و ه��ەرەوەزی پێشكەوتووە و ئێمە دەتوانین وەك��و رەنجی كۆلیكتیڤ"هەرەوەزی" بەناوی بكەین .هەروەها مرۆڤ دەتوانێت وەهاش بڵێت، دانوستاندن و پەیوەندی نێوان مرۆڤە .خۆ لە
كۆمیناڵیتەهێزیخۆبەرێوەبردنیژیانە خۆدا كۆمین بوون كەلتورێكی ه��ەرەی كۆنی مێژووی مرۆڤایەتیە .كاتێك ئێمە دەڵێن كورد و كۆمەڵگای كورد ،هەرە زیاتر بە كۆمین بوون دێتە بەرچاومان .لە كەسایەتی و كۆمەڵگای كورددا چەندە كۆمیناڵیتە كۆن و مێژوویی بێت، بۆ مرۆڤایەتیش بەو ئەندازەیە ئەم كەلتوورە كۆن و مێژووییە .مرۆڤ دەتوانێت بڵێت كە مرۆڤ خۆی بە كەلتوری كۆمین ئاوا كردووە و پێشخستووە .كۆمیناڵیتەبوون شتكی نوێ نییە كە ئێمە ئێستا لەسەر بدۆێین ،بەڵكۆ ئەوە
كەلتوورێكە كە بە هەزاران ساڵە لەسەری گفتوگۆ دەكرێت .دەس��ت��ەواژەی كۆمینیش نە شتێكی تازەیە .تەنانەت مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەمە كۆنترین دەستەواژە و وشەیە .كاتێك مرۆڤ، بۆ بە مرۆڤ و بە كۆمەڵگابوون هاتە ئاراوە ئەم دەستەواژە"وشە"یە پێشكەوتووە .كاتێك مرۆڤ باس لە كۆمین بوون دەكات ،ناتوانێت ئەم وشەیە لە دەرەوەی كۆمەڵگابوون بەدەست بگرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ بكات ،چۆنكە وشە و دەستەواژەیەكە كە بە كۆمەڵگابوون دروست
Roji_Wilat@yahoo.com
بووە و پێشكەوتووە .پێش هەر شتێك كاتێك باس لەكۆمەڵگا بوون بكەین ،پێویست دەكات وەك��و كەلتورێك ب��اس لە بەكۆمین بوونیش بكەین .ئەگەر كۆمین بوونێك هەبێت ئەو كاتە ئێمە دەتوانین باس لە كۆمەڵگابوونیش بكەین .شتێك ك��ە كۆمەڵگاش ل��ەس��ەر پێ رادەگرێت و پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان ئاوا دەكات ،تەنیا كۆمین بوونە و نە شتێكی دی. پ���رس���ی���ار /ك���ەل���ت���وری ه��������ەرەوەزی چ����ی����ی����ە و ب������ۆ چ������ی گ����رن����گ����ە؟ وەاڵم /كەلتوری هاوبەش و هەرەوەزی ،هێزی یەكبوون و كۆبوونەوە مرۆڤەكان ل��ەدەروری یەكتر .كۆمین بوون وەكو وشە و دەستەواژە خ��ۆی كەلتوورێكە .كەلتوری دابەشكردن و بەیەكەوەبوونە .هێزی ه��ەرەوەزی و مرۆڤەكان ل���ەدەوری یەكتر كۆكردنەوەیە .ئەگەر ئەم كەلتورە لەناو بچێت یان لە شوێنكیدا الوازی تێدا دەربكەوێت ،ئەو كاتە لە مرۆڤ بوون و كۆمەڵگابووندا الوازی دێتە ئاراوە .ئەو كاتەش دەتوانین بە ڕاشكاوانەش بڵێین كە لە ئەخالقی كۆمەڵگاشدا الوازی روو دەدات و خراپی دەردەكەوێت .لەبەر ئەوەش پەیوەندی نێوان ئەخالق و كۆمیناڵیتە زۆر زۆرە .تەنانەت مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ،ئەو دوو دەستەواژەیە ئەوەندە تێكهەڵكێشی یەكدین كە ناتوانرێت خوێندنەوە بۆ یەكێكیان بێ ئەوی تریان بكەین و لەیەكتری ناتوانین جۆدا بكەینەوە ،چونكە ئ��ەوەی كە ئەخالقیش ئاوا دەكات ،كەلتوری كۆمین بوونە. ئەم دوو دەستەواژەیە بەم ئەندازەیە بەیەكەوە گرێدراون .بۆ كۆمەڵگا چەندە ئەخالق پێویستیەك بێت بەو ئەندازەش كۆمین بوون پێویستیەكە .ئەم دووانە لەناویەكتردا یەكتر بەهێز دەكەن .ئەگەر كۆمین بوون نەبێـت ،ژیانی مرۆڤەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تاكەكەسی و دەستدرێژی لەسەر رەنج و زەحمەتی یەكتر دێتە ئاراوە. ئ��ەوەش كەلتورێكە دژ بە كۆمیناڵیتەبوون. وەكو نمونە؛ تەسەور بكەن كە دزێك بكەوێتە ماڵێكەوە و بێ ئەوەی هیچ رەنجێكی دابێت، بێ ئەوەی نرخ و بەهایەكی خولقاندبێت ،هەر شتێك ببات .بۆ ئەوەی دزی دەسەاڵتداران پێش نەكەوێت ،پێویستە كەلتوری كۆمیناڵیتە هەمیشە لەناو كۆمەڵگادا وەكو نرخێكی هەرە پێشكەوتوو و ه��ەرە ب��اش بێتە پاراستن و پێشخستن. لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا ،پرسگرێكی هەرە بنگەهی و ئەساسی كە م��رۆڤ لەسەر ئەم ناكۆكیانە ژیاندەكات هەر ئەم یەكەیە .ناكۆكی لەسەر مەسەلەی" بۆچی هەندێك كەس دەوڵەمەندن و هەندێك تریش فەقیرن"؟ دەردەكەوێت .ئەوەش لە الوازی ئەم كەلتوری كۆمین بوونەوە دێتە ئاراوە .لەبەر ئەم یەكەش بزوتنەوەی ئازادیخوازی
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
گەلەكەمان"پەكەكە" لە ئاستێكی هەرە بەرزدا كۆمیناڵیتەی پێشخستووە .سەرلەنوێ لە گەڵ مێژووی خۆیدا رووب��ەروو بوویەوە و ناسیەوە. وەكو كەلتورێكی ك��وردان كە كۆمینە و هەرە مێژووییە سەرلەنوێ ،گەڕایەوە بۆ ئەم كەلتورە و پێشیخست .هەروەها بە شێوەیەكی بەهێز ئەم یەكەی ئاشكرا كرد و ئەم كەلتورەی وەكو كەلتورێكی ئەساسی و بنەڕەتی گرتە دەست و پێشیخست و كردیە بنەمای تێكۆشانەكەشی .لەبەر ئەمەش رێكخستنی كۆمەڵگە و چارەسەركردنی پرسگرێكی كۆمەڵگای لە كۆمین بوونەوە دەست پێكرد .ئەگەر لە شوێنكدا پێنج كەسیش هەبن، دەبێت خۆیان بە شێوەی كۆمین بەرێكخستن بكەن و لەخۆیاندا كەلتوری كۆمینبوون ئاوا بكەن .دەبێت ئەوانە دوو كەسیش بن ،ئەوەی گرنگە ئاواكردنی كەلتوری كۆمین بوونە .ئەم كەلتورە نەبێت ،پەیوەندی و دانوستاندنی نێوان مرۆڤەكان روو لە خراپی دەچێت .لەبەر ئەوەی كە هەمیشە یەكێك لەسەر ئەوی تر گۆشار و زەخت ئاوا بكات و زەحمەت و رەنجی ئەوی تر بن پێ بكات و حیسابی بۆ نەكات هەوڵدەدرێت كۆمین بوون الواز بكرێت ،ئەمەش مەترسیەكە .ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە كەلتوری كۆمین بوون لەناو بچێت .لەبەر ئەمەش لە كۆمەڵگادا وتەیەكی كۆن هەیە كە دەڵێن ":چەپڵە بە دەستێك لێ نادرێت" و كۆمەڵگاش بە تاكە كەسێك ناتوانێت كەلتوری كۆمین ب��وون ئ��اوا بكات .كەسێك دەتوانێت پێشەنگایەتی بۆ بكات ،بەاڵم تەنیا بە یەكبوون لە گەڵ هەموو ئەندامانی كۆمەڵگادا ئەم كەلتورە بەهێز دەكرێت و پێشدەخرێت. لە رۆژگ��اری ئەمڕۆماندا باس لەوە دەكەن كە كەسێك چەندە پارە قازانج بكات ،ئەوەندەش ئازاد دەبێت ،بەاڵم ئێمە دەڵێن ئەمە نەمومكینە. ئازادیەك كە بە پارە بە دەست بخرێت هەر لە كۆتاییدا بە دەستی هێزە دەسەاڵتدارەكانیش لەناو دەچێت ،بەاڵم مرۆڤێك كە بە كەلتوری كۆمیناڵیتە پەروەردە بكرێت و خۆی پێشبخات و رەن��ج ب��دات ئ��ەو مرۆڤە ئ���ازادە و ئ��ازادی دەخولقێنێت .بۆ چی؟ لەبەر ئ��ەوەی كە لە كەلتوری كۆمیناڵیتە بووندا ئیرادە هەیە. مافی دەربڕینی بیروڕا هەیە .لەبەر ئەمەشە كە دەڵێن ":كەلتوری دیموكراتیك" .كۆمیناڵیتە و دیموكراسی پەیوەندییەكی توندوتۆڵیان ب��ەی��ەك��ەوە ه��ەی��ە .چ��ەن��دە كۆمین هەبێت ئەوەندەش كۆمیناڵیتە ب��وون پێشدەكەوێت. پرسیار /گرنگی ئەم كەلتورە لە چی دایە؟ وەاڵم /ئەگەر كەلتورێكی كۆمین بوون هەبێت، دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەمیشە كۆمەڵگا بە رێكخستن بێت .بەرێكخستنكردنی گەڕەكەكان و
21
دیدار
مرۆڤی دیموكرات ئەو كەسەیە كە بیر لە دەوروبەری خۆیشی دەكاتەوە .مرۆڤێكە كە هەرەوەزە و دابەشكارە .مرۆڤێكە كە پەیوەندی و دانوستانی بەهێزە و بە ئەخالقە.كۆمیناڵیتەبوونیشپێشهەر شتێك خاوەن ئەخالقە .ئەگەر ئەخالق هەبێت ،مسۆگەر ژیانی كۆمینیش دەبێت كۆاڵنەكان زۆر گرنگە .لە ناو كۆمەڵگەدا ئەگەر لە گەڕەكێكیدا كۆمین هەبێت ئەو كۆمینە رۆژانە بە پرسگرێكی كۆمەڵگا سەرقاڵ دەبێت و هەمیشە دەیەوێت پرسگرێكەكان چارەسەر بكات .ئەم پرسگرێكانە دەتوانن رۆژان��ە بن یان دەتوانن مێژووییش بن فەرق و جیاوازی نییە .تەنیا گرنگ ئەوەیە كە ئەو كۆمینە لەناو خۆدا ئەو پرسگرێكە گفتوگۆ بكات و بۆ چارەسەر كردنی ئەو پرسانە هەوڵبدات .هەروەها بە پێ پێویست پرسەكان دەستنیشان دەكات و بۆ چارەسەری ئەو پرسانە دەكەوێتە جموجۆڵەوە .شتێك نییە كە لە ژوورەوە خۆی بسەپێنێت و بەو پێیە چارەسەری بدۆزێتەوە .لە لێرەدا رۆڵی كۆمەڵگایە كە خۆی بە دەستی خۆی ،خۆی بەرێوە دەبات .شتێك كە لێرەدا كەمتر بیری لێدەكرێتەوە ،بەرێوەبردنە بە ئیرادە و بەدەستی خۆ .بۆ چارەسەری پرسەكانی كۆمەڵگا ،چ��اوەڕوان��ی دەرەوەی��ە ئەمەش زۆر هەڵەیە و لە جێ خۆیدا نییە .خۆی لەخۆیدا چاو لە دەرگا بوون" بەتەمای كەسی تر بووین"، شێوەیە و فۆرمێكە كە لە دژی ژیانی ئازاد و كۆمیناڵیتەیە .كۆمین هێزی هاتنە الی یەكترە، پرسگرێكی خۆ بەدەستی خۆی چارەسەركردن و بە شێوەیەكی ئەرێنی پێشخستنی گفتوگۆیە. ئەگەر لە جێگایەكدا پرسگرێكی ئەخالقی هەبێت، ئەم كۆمینە خاوەن ئەرك و بەرپرسیاریەتیە كە ئەم كۆمەڵە بێنێتە الی یەكتر ،پێشەنگایەتی بۆ بكات و كێشەیەك كە هەیە گفتوگۆی بكات و بیخاتە رۆژەڤی خۆی و چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە یان ئەگەر پرسگرێكی مرۆڤێك یان پرسێكی تەندروستی هەبێت ،بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێت، دەبێت هەموو كۆمین كۆ ببنەوە و هەتاكو چارەسەریەك دەدۆزن��ەوە ئەو بابەتە گفتوگۆ بكەن و چی پێویست بكات بەجێ بێنن .كەلتوری كۆمیناڵیتە دەبێتە هۆكاری ئەوەی كە هەمیشە كۆمەڵگە بەرێكخستنكراو بێت .ئەگەر لە شوێنكدا كۆمیناڵیتە نەبێت ،لە لێرەشدا رێكخستن ،بوونی نییە .نە شتێكە كە لە دەرەوە بێت و خۆی بەسەر كۆمەڵگاودا بسەپێنێت .بەرێكخستن بوونی خۆدی كۆمەڵگایە .كەلتوری كۆمیناڵیتە
دیدار
22
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
نەبێت ،كۆمەڵگای بەرێكخستن بووش ئاوا نابێت. خۆ لەخۆدا كەلتوری كۆمین هەیە .سەرلەنوێ پێشناخرێتەوە ،لێرەدا شتێك كە ئێمە بیكەین ئەوەیە كە ئەم كەلتورە پێش بخەین و بەهێزتری بكەین .كۆمیناڵیتە ،كەلتوری ه��ەرە كۆنی كوردانە لە گوندەكاندا .نمونەش هەیە .ژیان لە گوندەكاندا پشت بە چی دەبەستێت؟ پشت بە كۆمیناڵیتە دەبەستێت .خۆی لە خۆیدا لە گوندەكاندا كۆمیناڵیتەیەكی سرۆشتی هەزاران ساڵە هەیە .لەبەر ئەوەش وەكو كۆمەڵگای كورد بەم كەلتورە زۆر نامۆ نین .ژیانی گوندان كە بە شێوەی كۆمین لەناو هاوسەنگیەكدایە لە گەڵ سرۆشتدا بێ ئ��ەوەی كە یەكێكیان زەرەرێ��ك بە ئەوتریان بدات بە شێوەیەكی هەرە باش بەیەكەوە دەژین و خۆیان بەرێوە دەبەن .خۆی لە خۆدا مرۆڤایەتیش زۆرترین ژیانی خۆی بە شێوەی كۆمین ژیاوە .سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری نەمومكینە نوێنەرایەتی كۆمەڵگا ب��ك��ات ،چ��ون��ك��ە سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری لە دژی سیستەمی كۆمینە .تەنانەت مرۆڤ دەتوانێت بڵێت كە دۆژمنی ئەمەیە .هەر بۆیە كۆمەڵگا خۆی ئەم كەلتورە پێشدەخات. لە شار ،گوند ،گەڕەك و كۆاڵن لەهەر جێگایەك ئێمە چەندە كۆمیناڵیتەبوون پێشبخەین، ئەوكاتە بەو ئاستە سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری لەناو بچێت و كەمڕەنگ بێتەوە و لەبەرامبەر بەم یەكەش تێكۆشانی ئێمە دەگاتە سەركەوتن .ئەمەش تەنیا بە پێشخستنی خۆ و گۆڕانكاری لە شێوەی ژیانی خۆدی تاكەكەسی دەتوانرێت پێشبخرێت .ئابوری ،كەلتور و هۆنەر ریشەی هەموویان لە كۆمین بوونەوە دێت. شتێك كە پێویستە كۆمەڵگاكەمان لەبەرامبەری تێكۆشان بكات ،ئەو كەلتورەیە كە هەرە زێدە بیر لە خۆی و بەرژەوەندی شەخسی دەكاتەوە و بەرژەوەندی تاكەكەسی خۆی دەخاتە پێش بەرژەوەندی كۆمەڵگاكەیەوە .مرۆڤی دیموكرات ئەو كەسەیە كە بیر لە دەوروب��ەری خۆیشی دەكاتەوە .مرۆڤێكە كە هەرەوەزە و دابەشكارە. مرۆڤێكە كە پەیوەندی و دانوستانی بەهێزە و ب��ە ئەخالقە .كۆمیناڵیتەبوونیش پێش هەر شتێك خ��اوەن ئەخالقە .ئەگەر ئەخالق هەبێت ،مسۆگەر ژیانی كۆمینیش دەبێت. پ����رس����ی����ار /ك��ۆم��ی��ن��اڵ��ی��ت��ە چ��ی��ی��ە؟ سیستەمە ی��ان خ��ۆد میكانیزمەیەكی ب�����ەرێ�����وەب�����ردن�����ی ك���ۆم���ەڵ���گ���ای���ە؟ وەاڵم /ب��ە ك��ورت��ی كۆمیناڵیتە هێزی خۆبەرێوەبردنی ژیانە .لە ئاواكردنی كۆمیندا رۆڵی ژنان زۆر گرنگە و رۆڵی هەرە گرنگیش
لەسەرشانی ژنانە .لەبەر ئەوەی دایك بە هۆی گەورەكردنی منداڵەكەیەوە زیاترین رەن��ج و زەحمەتی دەكێشێت و لەگەڵ ئەواندا هەمیشە و راستەوخۆ لە دانوستاندن و پەیوەندیدایە. لەهەر شتێك زیاتر و لە ژیانی رۆژانەشدا هەرە زۆرت��ر دایكە كە لەبەر مندااڵنی رەنج دەدات و لە هەمووشی گرنگتر ئەو تەنیا كەسە كە دەتوانێت ئەم رەنجە بگۆازێتەوە بۆ زانست. هەتاكو ئەم زانستەش پێشنەخات ،ناتوانێت جیاوازی ئەم كەلتورە بزانێت ،چونكە كەلتوری كۆمیناڵیتە ،كەلتوری دایكە .لەبەر ئەوەش ئەم كەلتورە وەكو كەلتووری هەرە كۆنی كۆمین بەناو دەكەین .لەبەر ئەمەش دەڵێن ":دایك یان ژن لە پێشخستنی كۆمیناڵیتەبووندا پێشەنگە". رۆڵی دایك لە پێشخستنی ژیانی كۆمیندا زۆر گرنگە .دایك چەندە بە رۆڵی پێشەنگایەتی خۆی هەستێت لە دژی كەلتوری دروو و دەلەسە و یەكتر هەڵخەڵەتاندن و لەخۆبایی بوون تێكۆشان بكات ،بەو ئاستەش كۆمەڵگاش لە الیەنی كۆمیناڵیتەبوونەوە بەهێزتر ببێت .لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا دەزانین كە گەنجان زۆتر لە هەموو كەس و چینێك لە رێگای مادیاتەوە، یان لە رێگە فێربوونی هەندێك شتی هاوەردە لە دەرەوە لە بن كاریگەری و فێربوونی ژیانی لە خۆبایی دەبن كە ئەمەش لە كۆمەڵگابوون ناگۆنجێت ،بۆیە گەنجان رووبەرووی تواندنەوە و ئاسیمیلەبوون دەكرێنەوە .لەم بوارەشدا رۆڵی ماڵبات دەردەكەوێتە پێش .هەتا ئێمە مندااڵن فێری ژیانی كۆمین نەكەین و نەیانخەینە ناو ژیانی هاوبەش و ه���ەروەزەوە و لەبواری زیهنیەتیدا گۆڕانكاریان تێدا نەكەین ،ناتوانن خۆیان لە هەڵوەشاندنی كۆمەڵگا ڕزگار بكەن. پێویستە ژنانیش لە دەوری یەكتر كۆببنەوە، خۆیان بە رێكخستن بكەن ،گفتوگۆ پێشخەن و لەچوارچێوەی ئەو پرسگرێكانەی هەیە خۆیان بكەنە هێزی چارەسەری كێشە و قەیرانەكان. لەهەر بوارێكی ژیاندا دەبێت با ببێت ،دوو ژن یان پێنج ژنن دەبن زۆر گرنگ نییە ،پێویستە بێنەالی یەكتر و خۆ پ��ەروەردە بكەن .ئەگەر پێویست بێت با بە رۆژان لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆ بكەن هەتاكو چارەسەریەكی هەمیشەیی پێشنەخەن ب��ا دەس��ت ل��ە گفتوگۆەكانیان بەرنەدەن .نمونە؛ كاتێك پرسگرێكی ماڵبات یان ژنان دەردەكەوێت ،دەبێت هەموو ژنان چ كۆمینی گەڕەك دەبێت یان كۆاڵن ،پێویستە بێنە الی یەكتر و ئ��ی��رادەی چ��ارەس��ەری بەیەكەوە پێشخەن .پێویستە ژنان بێ ئەوەی كە چارەسەری لە دەرەوەی خۆیان بگەڕێن لە ناو كۆمینی خۆیاندا چارەسەری پێشبخەن .ژنان
Roji_Wilat@yahoo.com
دەتوانن رۆژانە لە ژێر چەتری كۆمینی خۆیاندا كۆببنەوە و لەسەر پرسگرێكی خۆیان بەتایبەتی ئازادی گفتوگۆ بكەن .كەلتوری كۆمین بوون زیهنیەتێكی ئازادیش ئاوا دەكات و پێشیشی دەخات .بۆ ئەمەش هاتنە الی یەكتری ژنان زۆر گرنگە .ژنان چەندە كۆمین بوون پێشبخەن ،بەو ئەندازەیەش لە ئازادی نزیك دەبنەوە و ئازادی خۆیانیش دەئافرێنن .خۆ لەخۆدا پەروەردەش هەر ئەمەیە .هاتنە الی یەكتر و كەلتوری گوێ لەیەكترگرتن و پێشخستنە .وەك��و ژن ئێمە چۆن ئەو ئێش و ئازارانەی كێشاومانە بگۆڕین بە تێكۆشان و بكەینە هێز؟ ژن هەرە زێدە لە گۆڕەپانی فكری دوور خراوەتەوە .لەبەر ئەمەش هاتنە الی یەكتری ژن��ان و گفتوگۆی زیاتر پێویستیەكە .لە كەلتوری كۆمین بووندا تاك خۆی لەبەرامبەر بە هەموو كۆمەڵگا بەرپرسیار دەبینێ .دایكیش لەبەرامبەر بە هەموو مندااڵن بەرپرس دەزانێت .پێویستە ئێمە لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا خۆمان لە بەرامبەر بە هەموو كۆمەڵگا بەرپرسیار ببینین و بەم بەرپرسیاریەتیەوە هەڵسوكەوت بكەین .پێویستە هەر رۆژە دە، بیست ژن بێنە الی یەكتر و كێشەكانی خۆیان مۆناقشە بكەن .رێبەری گەلی كوردیش بەرێز " عەبدوڵاڵ ئۆجەالن" دەڵێـت ":دەبێـت تەنانەت رۆژێكیش نەبێت كە ژنان نەینە الی یەكتر و بەیەكەوە گفتوگۆ ن��ەك��ەن" ،چونكە كۆمین شێوەیەكی ژیانە كە ژیانی سرۆشتی لەسەر پێ خۆی رادەگرێت .ئەمەش هێزی خۆبەرێوەبردنی ژنانە .ئەركی كۆمینی شار ،گوند ،ناوچە ،قەزا و شارۆچكەكانیش هەرە ئەمەیە .خۆی لەخۆیدا بۆینە خاوەن بڕیارە بێ ئەوەی كە هێزێك لە دەرەوەی مۆداخەلەكەت خۆت و كۆمەڵگاكەمان بكات ،بۆیە چەندە هێزی چارەسەری بەدەستی خۆمان بئافرێنین ،ئەوەش دەتوانێن ئازادی، دیموكراسی و عەداڵەت و یەكسانی مسۆگەر بكەن.
كەلتوری هاوبەش و هەرەوەزی، هێزی یەكبوون و كۆبوونەوە مرۆڤەكان لەدەروری یەكرت .كۆمین بوون وەكو وشە و دەستەواژە خۆی كەلتوورێكە. كەلتوری دابەشكردن و بەیەكەوەبوونە. هێزی هەرەوەزی و مرۆڤەكان لەدەوری یەكرت كۆكردنەوەیە .ئەگەر ئەم كەلتورە لەناو بچێت یان لە شوێنكیدا الوازی تێدا دەربكەوێت ،ئەو كاتە لە مرۆڤ بوون و كۆمەڵگابووندا الوازی دێتە ئاراوە
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
Roji_Wilat@yahoo.com
23
وتار
قوڵبوونەوەی قەیرانەكان و ئەركی باشوور بەرامبەر رۆژئاوا
سەردار ستار
تادێت قەیرانەكان لەناوچەكە چڕتر دەبنەوە، بەتایبەت دواین وتارەكەی بەشار ئەسەد دەریخست كە بەئاسانی كورسی دەسەاڵت جێناهێڵێ ،بۆیە پێویست دەكات جارێكیتر بەهاوكێشەكاندا بچینەوە ،هەمانكات دانانی مووشەكی پاتریۆت لە توركیا و بەهێز كردنی رووبەڕووبوونەوەی سوریاو ئێران ،بێگومان ناوچەكە زیارتر ئەخاتە ناو مەترسیەوە. سەرهڵدانەوی سونە و خۆپاراستنیان لەبەرامبەر هێرشەكانی شیعەی مالكی لە عێراق ،ئالۆزیەكان ئەگێنێتە ئاستێكی دژوارتر. بۆیە ئەركی زۆرم��ان بۆ دەردەكەوێت كە لە راب��ردوو گرنگیەكی ئەو تۆی نەبووە، هەمانكات گەلێك لەو پیالن و گەلەكۆمانەی كە لە راب��ردوو نەمانتوانیوە پووچەڵ و بێكاریگەریان بكەین ئەمڕۆ دەرفەت هەیە. نمونەی رێكەوتنی لۆزان ،كۆنگرەی قاهیرەو تاكو رێكەوتنی جەزائیر ،لەالیەكیتریش ئەگەر هەڵە بكەین لەوانەیە میللەتەكەمان رووب��ەڕووی دۆخێكی سەخت بكەین ،هەتا كۆمەڵكوژی سەدان هەزاری .چونكە دەبێ ئەو خاڵە بڕوابكەین باشە ،نەبەرەی سونە و ئەمریكا ،ن��ەب��ەرەی شیعە و رووسیا، شتێك بەناوی چارەسەری پرسی كوردیان پێ نییە .بۆیە لەم دوو بەرەیە كورد تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاردێنن .ئەوكات ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێ ئەی سیاسەتی ك��وردی چیە ،چ سیاسەتێك بكەین بۆ
ئەوەی خۆمان بەرژەوەندی خۆمان دیاری بكەین ،نەك ببینە مقاشی دەستی هەندێكی تر .دیارە كاتێك ئەو قسانە دەكەین وانەبێ هەموو هێز و الیەنەكان بە سەالمەتی دەڕۆن ،بێگومان هەر هێزەو كۆمەڵێك پەیوەندی و پابەندبوونی هەیە بەهێزەكانی دەرەوە ،بەتایبەتریش لەو الیەنانە پارتی و یەكێتی دوو نمونەی زۆر زەق و ئاشكران. دەبێ بشزانرێ ئەو هێز و الیەنانەی زۆر پابەندی دەرەوەن ئەو هەڵەیان بەسیاسەتی حەكیمان بەناو دەكەن و دەڵێن؛ سیاسەت بێ پشت بەستن بەدەرەوە ناكرێت ،هەڵبەت سیاسەت و تێكۆشان بۆ ئازادی و سەرفرازی میللەتێك ب��ەب��ێ ه��ەب��وون��ی پەیوەندی بەدەرەوە كارێكی سەختە ،بەاڵم پەیوەندی و پەیوەست بوون دوو چەمك و زاراوەی سیاسی جیاوازن .ئەوەی ساسیەكان بەشی زۆریان پەیڕەوی دەكەن پەیوەست بوونە نەك پەیوەندی .ئەوەی ئێمەش بەدەستیەوە ئەناڵێنین و ناهێڵێ ببینە خاوەن ئیرادەی سەربەخۆ لە سیاسەتدا ئەو پەیوەست بوونەیە بە سیاسەتی ناوچەكەو جیهانەوە، نمونە ئ��ەگ��ەر ل��ە پ��ارت��ی پرسیاربكەی بۆچی یارمەتی كوردانی رۆژئاوا نادەن؟؟ بێگومان سەرەتا ئەمریكا دوات��ر ئەوروپا ،پاشان توركیا و دواتریش دەوڵەتانی عەرەبی ئەكاتە بیانو ،دواتریش ئەڵێن، جەنابی سەرۆك لە هەركەس پەرۆشترە بۆ كوردانی سوریا بە قەولی خۆیان" ،ئەڵێن هێزە كوردیەكانی ئەودیو واتا رۆژئاوا كۆك نین بۆیە هاوكاری نانێرین ،بەاڵم ئەوەیان لەبیر چۆتەوە لەوەتەی پارتی و یەكێتی هەن لەكوردستان ناكۆكن و دوو ئیدارەن ئەی خەڵك بۆ یارمەتی ئێوەی دەدا؟؟ ئەڵێن كێشە نییە سنور كراوەیە بەڕووی كوردانی رۆژئاوا ،بەاڵم كراوەیە بۆ هاتن، بەاڵم بۆ ناردنی ئازووقە و سوتەمەنی نا، هەتا لە هەڵمەتی كۆكردنەوەی هاوكاریشدا الینگرانی پارتی و یەكگرتوو س��وورن و ناهێڵن هاوكاریەكان بۆ رۆژئاوا كۆبكرێنەوە، ئەڵێن با هاوکاریهکان بۆ ئاوارەكان بێ، ئەیانەوێ ئەركی حكومەتیش بە هاوكاری هاواڵتیان پێكبێنن ،باشە ئاوارەكانی ناوخۆ
ئەی ئەركی حكومەت نییە ژیانیان دابین بكات؟ برایانی یەكگرتووش هاوكاریەكانی كوردستان ئەنێرن بۆ ئیخوانیەكان و موسلمانانی میانمار !!! ئەوەیە نیگبەتی كورد ،هەر ئەوەش وای كرد لە هەڵمەتی ه��اوك��اری ج��اری راب��ردوو هاوكاریەكانی هەڵەبجە ،رانیە ،دەربەندیخان و دهۆك، نەگەن بە رۆژئ��اوا .پێویستە هەموو ئەو گرووپانەی هاوكاری كۆئەكەنەوە سەرەتا ئەندامان و الینگرانی پارتی و یەكگرتوو ئاگاداربكرێنەوە كە هاوكاریەكان ئەنێردرێن بۆ رۆژئاوا ،تاكو خەڵك بێ باوەڕنەكرێ لە كۆكردنەوەی هاوكاری ،ئهوه بەو مانایە نایەت ئێمە هیچ ه��اوك��اری ئاوارەكانی هەرێمیش نەكەین ،بەاڵم زیاتر ئەبێ ئەو ئەركە بخەینە ئەستۆی حكومەتی هەرێم. گرنگی و ئ��ازادب��وون��ی ه��ەر پارچەیەكی كوردستان بێگومان هەركەس ئەزانێ چیە، بۆیە ناكەومە ناو ئەوباسە ،بەڵكو ئەركی هەر پارتی و رێکخراوێک و هاواڵتیەكی كورد لەبەرامبەر پارچەیەكیتر چیە ،گرنگە ئەوە روون بكرێتەوە ،لەبەرئەوەی ئێمە بەگشتی لەبەرامبەر یەكتری تەنها بەقسە یەكێتی و هاوكاری نەتەوەیمان قبوڵ كردوە ،ئەگەرنا سەرۆكی حكومەت ئەڵێ؛ نابێ یەك حیزب حكوم بكا لە رۆژئاوا ،باشە ئێوە ئەوە 60ساڵە سیاسی و 22ساڵیشە ئیداری و سیاسی بۆچی حكوم ئەكەن لە باشوور؟؟ تا ئەم دەقەیەیش لە هەرێمەكەی خۆتان كەستان قبوڵ نیە ،ئەوكات ئامۆژگاری كێ ئەكەن؟! ئەڵێن براین و لەسەر مێزی گفتوگۆ بەڕووی بەرپرسانی پەیەدەو ئەنجومەنی گەل پێدەكەنن ،ئەی ئەوەتان لە چی؟؟ یان دیارە برایەتی و پێكەنینتان بۆ خۆ هەڵخەڵەتاندنە؟؟ منداڵی خەڵكی لەبرسان و لەسەرمان رەق بوونەوە ئێوەش بەتەمان هەندێك كۆنە بەعسی و بەكرێگیراو بكەن شەریكی بەڕێوەبردنی خەڵك لەرۆژئاوا
وتار
24
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
لە شارێكی وەك هەولێر 23ملیۆن دیناری عێراقی كۆنەئەبەوە ،كەباسكردنی عەیبەیە، یان لە هیچ شارێك 100ملیۆن كۆنەبۆتەوە، ئەگەر ئەمە كارەسات نەبێ ئەی چیە ،هەموو كەسێك بینی سندوقی هاوكاری هەیە، هەموو كەسێكیش دەزانێ لەو بارودۆخەی رۆژئاوا خەڵك پێویستی بەهاوكاریە ،ئەوەش دەزانین ئەمڕۆ بارودۆخی ئابووری ئێمە لە باشوور لەهەر پارچەیەكیتر باشترە، بەاڵم لەبەر ئەوەی حیزبەكانیان نایانەوێت هاوكاری بچێ بۆ رۆژئ��اوا ،بۆیە ئەندام و الینگری حیزبی دەسەاڵت و ئۆپۆزیسیۆنی ناو پەرلەمان هیچ رۆڵیان نەبوو .وەاڵمەكەیان ئەوەیە لەبەر ئ��ەوەی لە رۆژئ��اوا پەیەدە بااڵدەستە بۆیە نایانەوێت هاوكاریەكانیان بگاتە ئەوان ،بۆچی؟ لەبەر ئەوەی نزیكن لە پەكەكە ،ئەوكات توركیا و ئەمریكا پێی گووتون نابێ یارمەتیان بدەن ،چونكە ئەبێتە هۆ بۆ تەنگ پێهڵچنینی توركیا و هەمانكات ئەمریكاش ناچارەبێ پەكەكە لە لیستی تیرۆر دەرخا ،لەبەرئەوەی خەڵكی رۆژئاوا خ��ودی خۆیان پەكەكە ی��ان رێبەرایەتی بەڕێز ئۆجەالنیان پەسەند كردوە ،هەمانكات بەهەڵبژاردن و بەئیرادەی خۆیان ئەمەیان ك��ردوە ،الیەنی تریش هەن ،بەاڵم خەڵك ئ��ەوان پەسندناكا ،چونكە لەناو ئێش و ئازاری خەڵك ناژین ،بەشێكیان لە هەولێر و سەاڵحەدین و سلێمانین ،بەشێكیشیان لە واڵتانی عەرەبی و ئەوروپان ،سەركردە و كادیرەكانی پەیەدەو ئەنجومەنی گەلیش ئەوا ماوەی 30ساڵە لەگەڵ ئێش و ئازاری هاواڵتیان پێكەوە ئەژن. دەبێ لەبیرنەكەین ماوەی نزیكەی دوو ساڵە دەبێ لەبیرنەكەین ماوەی نزیكەی دوو ساڵە رۆژئاوا لە شۆڕشدایە ،لە سەروویاندا پارتی پاشانیش یەكێتی لە هەڵی ئەوەدان كە پارت و رێكخراوەكانی خۆیان بكەنە بەدیل و هێز ،لەالیەكیرتیش بێ وچان لە دژە پڕوپاگەندەدان لەبەرامبەر پەیەدەو ئەنجومەنی گەل ،مێشیان لێ دەكەن بەگامێش ،وەكو ئەوەی خەڵك نازانێ پارتی و یەكێتی لەتەمەنی 22ساڵەی خۆیان لێرە چیان كردوە ،یان نەزانرێ پیاوۆچكەو حیزبۆچكەكانیانبایچەندبن
رۆژئاوا لە شۆڕشدایە ،لە سەروویاندا پارتی پاشانیش یەكێتی لە هەڵی ئەوەدان كە پارت و رێكخراوەكانی خۆیان بكەنە بەدیل و هێز، لەالیەكیتریش بێ وچان لە دژە پڕوپاگەندەدان لەبەرامبەر پ��ەی��ەدەو ئەنجومەنی گەل، مێشیان لێ دەكەن بەگامێش ،وەكو ئەوەی خەڵك نازانێ پارتی و یەكێتی لەتەمەنی 22ساڵەی خۆیان لێرە چیان كردوە ،یان نەزانرێ پیاوۆچكەو حیزبۆچكەكانیان بای چەندبن ،ئەمڕۆ گوایا دووەمین كۆنگرەی ئەنجومەنی دروستكراوی پارتی بەناوی ئەنجومەنی نیشتمانی ئەبەستن ،لەماوەی ساڵێكدا ئەنجومەنەكەیان چی كردوە یان چیان ك���رد؟؟؟ هەمانكات ویستیان بە هاوكاری شۆڤینیستە عەرەبەكانی بەناو سوپای ئازاد و دەوڵەتی تورك و بەپارەی یەك ملیۆنی پارتی ویستیان سەرێ كانی داگیربكەن ،بەاڵم سەرنەكەوتن و بەرخودانی یەپەگەی مێژووی سەلماندی كێ رەسەن و كێش دەستێوەردەر ،ئێستا ئەوە چەند رۆژە خەریكن كەتیبە و گرووپی چەكدار دروست ئەكەن بەپارە ،دەبێ بگووترێ ئەوانە پارە لەكوێ دێنن ،پارتی ئەو پارەی ه ئەنێرێ یان لە توركیا وەری ئەگرن؟؟ باوەڕدەكەم لە ماوەیەكی كورت ئاشكرا ئەبێ. ماوەیەكیشە دەروازەكانی سنور داخراون بۆ ناردنی كەلوپەل و ئازوقە و سووتەمەنی؛ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ماڵی كامیان بێ نەوت و زۆپا و سبلیت و جۆرەكانی گەرمكەرەوە نییە ،مناڵی كامتان بەدوای نان رادەكا ،بێ جل و بەرگ ...هتد ،بەر لە 22 ساڵ خۆتان بیردێ چۆن بوون ،یان بڵێم چۆن بووین ،ئەو كات بۆچی لەبەر ناكۆكی سیاسی و بەقسەی هێزەكانی دەرەوەو لە ترسی سوڵتانەكانتان بۆچی یارمەتی میللەتی خۆتان نادەن ،سەرۆكی حكومەت ئەڵێ؛ نابێ یەك حیزب حكوم بكا لە رۆژئاوا ،باشە ئێوە ئەوە 60ساڵە سیاسی و 22ساڵیشە ئیداری و سیاسی بۆچی حكوم ئەكەن لە باشوور؟؟ تا ئەم دەقەیەیش لە هەرێمەكەی خۆتان كەستان قبوڵ نیە ،ئەوكات ئامۆژگاری كێ ئەكەن؟! ئەڵێن براین و لەسەر مێزی گفتوگۆ ب��ەڕووی بەرپرسانی پەیەدەو ئەنجومەنی گەل پێدەكەنن ،ئەی ئەوەتان لە چی؟؟ یان دی��ارە برایەتی و پێكەنینتان بۆ خۆ هەڵخەڵەتاندنە؟؟ منداڵی خەڵكی لەبرسان و لەسەرمان رەق بوونەوە ئێوەش بەتەمان هەندێك كۆنە بەعسی و بەكرێگیراو بكەن
Roji_Wilat@yahoo.com
ئەركی هەر پارتی و رێکخراوێک و هاواڵتیەكی كورد لەبەرامبەر پارچەیەكیرت چیە ،گرنگە ئەوە روون بكرێتەوە، لەبەرئەوەی ئێمە بەگشتی لەبەرامبەر یەكرتی تەنها بەقسە یەكێتی و هاوكاری نەتەوەیامن قبوڵ كردوە ،ئەگەرنا لە شارێكی وەك هەولێر 23ملیۆن دیناری عێراقیكۆنەئەبەوە،كەباسكردنی عەیبەیە ،یان لە هیچ شارێك 100ملیۆن كۆنەبۆتەوە ،ئەگەر ئەمە كارەسات نەبێ ئەی چیە ،هەموو كەسێك بینی سندوقی هاوكاری هەیە ،هەموو كەسێكیش دەزانێ لەو بارودۆخەی رۆژئاوا خەڵك پێویستی بەهاوكاریە ،ئەوەش دەزانین ئەمڕۆ بارودۆخی ئابووری ئێمە لە باشوور لەهەر پارچەیەكیرت باشرتە ،بەاڵم لەبەر ئەوەی حیزبەكانیان نایانەوێت هاوكاری بچێ بۆ رۆژئاوا ،بۆیە ئەندام و الینگری حیزبی دەسەاڵت و ئۆپۆزیسیۆنی ناو پەرلەمان هیچ رۆڵیان نەبوو .وەاڵمەكەیان ئەوەیە لەبەر ئەوەی لە رۆژئاوا پەیەدە بااڵدەستە بۆیەنایانەوێتهاوكاریەكانیانبگاتە ئەوان ،بۆچی؟
شەریكی بەڕێوەبردنی خەڵك لەرۆژئاوا ،تاكو جاش و مستەشارەكانی الی خۆتان بدەنە بەر لێبوردن ،خۆ ئەوانە ئێستا بكەنە شەریكی دەسەاڵت بچوكترین هەڵبژاردن دروست بێ وەك بەفری بەهار ئەتوێنەوە ،یان ئەتانەوێ بڵێن؛ ئەی ئەنجومەنی گەل و پەیەدە ئێوە بەبێی ئێمە ناتوانن ئەو واڵتە بەڕێوەبەرەن، چونكە قوتی خەڵك لەدەستی ئێمەدایە؟؟. لەوانەیە ئێوە لەگەڵ پەیەدە پێكیش بێن و لەمەودوا ئیدارەی هاوبەشیش دروست بكەن، بەاڵم من وەكو هاواڵتیەك پێتان ئەڵێم ئەی حكومەتی هەرێم و پارتی ،ئەوەی كرتان لەم ماوەی رابردوو تەنها پەیوەندی بە ئاكار و ئاداب و نەریتی نەتەوەی و مرۆڤایەتیەوە نەبوو ،وەكوتر هەموو شتێك ب��وو .بەو شێوەیە بڕوا ئێمە روو زەردی پارچەكانی تری كوردستان ئەبین.
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
Roji_Wilat@yahoo.com
25
دیدار
د .هەڤاڵ ئەبوبەكر؛
ترسی ئۆپەراسیونی دیجلە گەر دروستكراویش بێت دەبێتە واقیعی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر مامۆستای زانكۆ لە چاوپێكەوتنێكدا باس لە مەترسی ئۆپەراسیۆنی دیجلە و پرسی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان دەكات و پێیوایە كاتێك دەتوانین بە هێزەوە رووبەڕوی بەغدا ببینەوە خۆمان لە ناوەوە توشی دەرد و داو نەبوبین ،رونیشی دەكاتەوە مالیكی ئەم سیاسەتە لە دەسەاڵتدارانی هەرێمی كوردستانەوە فێر بووە ،هەروەها دەڵێت":گەر ئەم ترسە دروستكراویش بێت دواجار دەبێتە واقیعی". ئا /بێریڤان محەمەد
پرسیار /هێزی دیجلە چییە و ئەو ترسەی لە شەقامی كوردیدا هەیە لەم هێزە چەندە واقیعیە؟ وەاڵم /ئەمە گ��ەر ترسێكی خوڵقێنرا و دروستكراویش بێت دواج��ار دەبێتە ترسێكی واقیعی ،لەبەر ئەوەی ئەم دەسەاڵتە سیاسیە لە بەغدا بڕیاری داوە نەگەڕێتەوە بۆ بنەما دەستورییەكان .بڕیاری داوە شەڕ لەسەر بنەمای نەتەوەیی رابگەیەنێت وەك لە دوا لێدوانیدا مالیكی رایگەیاندوە ،بڕیاری داوە سوپای ئێراق كە دەبێت پارێزەری سنورە یاسایەكان بێت لە گەڵ واڵتانی تردا ،بیهێنێت ئاسایشی ناوخۆی واڵت كە ئیشی پۆلیس و ئاسایشە جێ پێ بگرێت ،بڕیاری داوە ئەم گرفتانە تەنها لە ناوچە جێ ناكۆكیەكان جێبەجێ بكات و مادەی ( )140تیرۆر بكات .بۆیە دەبێت ئێمە بە جددی وەریبگرین ،چونكە هەموو ئەو شتانە وەك الدان لە دەستور و چی بەكارهێنانی سوپا بۆ یەكالكردنەوەی كێشە ناوخۆیەكان و چی ئەوەی ئەم گرفتانە لە ناوچە جێ ناكۆكیەكان روودەدەن و هەروەها چی ئەوەی مادەی ()140 تیرۆر بكەن ،قوربانی یەكەم و لێكەوتەكانی یەكەمی بۆ خەڵك لە هەرێمی كوردستان و بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت ،هەر بۆیە ئەركی هەموومانە كە لێی بێدەنگ نەبین. پ��رس��ی��ار /ئ��ای��ا ئ��ەم��ە ك��ە روودەدات دەرئ����ەن����ج����ام����ی س��ی��اس��ەت��ەك��ان��ی دەسەاڵتدارانی هەرێمی كوردستانە یان پالنێكی نێودەوڵەتی ی��اخ��ود پالنێكی جیاوازە؟ وەاڵم /سیاسەتی ك��وردی سەركردایەتی
سیاسی هەرێمی كوردستان و نوێنەرەكانی ئێمە ئەدایان وەك پێویست نەبووە ،بەاڵم ناكرێت لەبەر ئەوەی ئەوان ئەدایان وەك پێویست نەبووە، وەك پێویست تێنەكۆشاون نەتەوەیەك بێتە قوربانی خراپ تێكۆشانی گروپێكی دیاریكراو، ئەوەی رەوایەتی هەیە خەڵكە لە كوردستان، نەك كێ دەسەاڵتدارە لە كوردستان ،بۆیە ئەمە ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی هەموومانە كە بەرگری لە نیشتیمانەكەمان بكەین ،نەك ئەوەی ئێمە دانیشین و تەنها چ��اوەڕوان بین سەركردەكان بەرگریمان لێ بكەن. پ��رس��ی��ار /گ���ەر دەرئ��ەن��ج��ام��ی ه��ەڵ��ەی سیاسەتی دەسەاڵتداران ئەمە بێت ئایا پێویست ناكات ئیتر دان بە شكستیان لەو شێوازە لە سیاسەت ك��ردن بنێن، بەخۆدا بچنەوە یان كورسی بەڕوەبردنی واڵت بۆ كەسانی تر جێ بهێڵن؟ وەاڵم /مالیكی ئەم سیاسەتە لە دەسەاڵتدارانی هەرێمی كوردستانەوە فێر بوو ،ئومێد دەكەم ئەوە فێر بن كە گەر ئاوا بەردەوام بن حاڵیان لە مالیكی باشتر نابێت ،ئەوە دەسەاڵتی هەرێمی
كوردستان بوو زێرەڤانی كە ئەركی پاراستنی سنورەكانی هەرێمی كوردستان بوو هێنایە سەر خۆپێشاندەران ،ئەوە سیاسەتی هەرێمی كوردستانە كە دەیەوێت دەستور تەوافوقی لەسەر نەبێت و بۆ گروپ و دەستەیەكی دیاری كراو بنوسرێت ،ئەوە ئەوە كە دەیەوێت ئەو مادانەی لە ب��ەرژەوەن��دی خەڵكن و كەیسی گەندەڵی چارەسەر دەكەن ،جێبەجێ ناكات، ئەمە ناكاتە ئ��ەوەی كە ئیمە بێدەنگ بین و رەوایەتی كەیسە رەواكان بە ناڕەوا بكات ،نەخێر ئێمە لە داخوازییە ناوخۆییەكان بێدەنگ نابین، چونكە پێمان وایە ئەوەی بەرگری نەتەوەیی و بەرگری نەتەوەیی بەهێز دەكات ،گۆڕانكاریەكانە لە هەرێمی كوردستان نەك لە بەغدا .كاتێك دەتوانین بەهێزەوە رووبەڕوی بەغدا ببینەوە كە خۆمان لە ناوەوە توشی دەرد و داو و كرم تێی نەدابین ،دەبێت دەسەاڵتی سیاسی چەندە خەمی ئەوەی هەیە بارودۆخەكان لە گەڵ بەغدا ئاسایی كاتەوە ،سەد ئەوەندە خەمی ئەوەی هەبێت لە گەڵ هاونیشتمانی كوردا ئاشت ببێتەوە. پ��رس��ی��ار /ب��ۆچ��ون��ێ��ك ه��ەی��ە دەڵ��ێ��ت
دیدار
26
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
مالیكی ئەم سیاسەتە لە دەسەاڵتدارانی هەرێمی كوردستانەوە فێر بوو ،ئومێد دەكەم ئەوە فێر بن كە گەر ئاوا بەردەوام بن حاڵیان لە مالیكی باشرت نابێت ،ئەوە دەسەاڵتی هەرێمی كوردستان بوو زێرەڤانی كە ئەركی پاراستنی سنورەكانی هەرێمی كوردستان بوو هێنایە سەر خۆپێشاندەران ،ئەوە سیاسەتی هەرێمی كوردستانە كە دەیەوێت دەستور تەوافوقی لەسەر نەبێت و بۆ گروپ و دەستەیەكی دیاری كراو بنورسێت زەقكردنەوەی ترسی ئۆپەراسیونی دیجلە خۆ دزینەوەیە لە پرسی چاكسازی ،ئەوە چەندە راستە؟ وەاڵم /ئەگەر ئەوە راست بێت و دەسەاڵت بیەوێ خۆی لە پرسی چاكسازی بدزێتەوە ،ئەوە پرسی چاكسازی خۆی لە دەسەاڵت نادزێتەوە، كەس ناتوانێ خۆی لەو پرسە بدزێتەوە. پرسیار /پێتانوایە چۆن دەتوانین وەك
كورد رووبەڕوی ئەو مەترسیانە ببینەوە كە بەڕێگای ئۆپەراسیونی دیجلە یان هەر پالنگێڕییەكی تر رووبەڕومان بێتەوە؟ وەاڵم /زۆر بە ئاسانی ،سەرۆك كۆماری ئێراق بەپێی مادەكانی ( 61و )67ی دەستور دەتوانێ رووبەڕوی ببێتەوە ،نوێنەرەكانمان لە بەغدا لە وەزارەتی بەرگری و ئەركان هێزە ئاسمانیەكان و نوێنەران لە پەرلەمان ئەنجومەنی نیشتیمانی ئێراق بە پێی یاسا دەتوانن رووبەڕوی ببنەوە، هەرێمی ك��وردس��ت��ان دەت��وان��ێ��ت رووب���ەڕوی ببێتەوە ،ئۆپۆزسیۆنەكان زۆرن ،كورد كارتی بەهێزی بە دەستەوەیە بۆ رووبەڕوو بوونەوە، بەاڵم من تەمەنا دەكەم رووب��ەڕوو بونەوە بۆ باشتركردنی سیستمی سیاسی بێت نەك تەنها بۆ جێگیركردنی سیستمی سیاسی بێت. پرسیار /چی وا دەك��ات س��ەرەڕای ئەو هەموو كارتەی بە دەستی كوردەوەیە، جواڵندنی هێز ببێتە رۆژەڤ لە هەرێمدا؟ وەاڵم /من لە گەڵ نمایشكردنی هێزەكاندا نیم نە لە الیەن مالیكیەوە نە لە الیەن هەرێمی كوردستانەوە ،بەاڵم دەبێت ئەوەش بخرێتە روو كە كورد هێزەكانی خۆی لە دەست نەداوە و ئیرادەی رووبەڕوو بونەوە لە الی كورد نەزۆك نەكراوە و ریسوا نەكراوە ،كورد ئیرادەیەكی بەهێزی هەیە ،ك��ورد گ��ەر كۆمەڵی كەسی
Roji_Wilat@yahoo.com
پێامن وایە ئەوەی بەرگری نەتەوەیی و بەرگری نەتەوەیی بەهێز دەكات، گۆڕانكاریەكانە لە هەرێمی كوردستان نەك لە بەغدا ……………………. بە هۆی ئۆپەراسیۆنی دیجلەوە ئەگەر دەسەاڵت بیەوێ خۆی لە پرسی چاكسازی بدزێتەوە ،ئەوە پرسی چاكسازی خۆی لە دەسەاڵت نادزێتەوە ،كەس ناتوانێ خۆی لەو پرسە بدزێتەوە هەبێت كە وەك پێویست ئیشیان بۆ نەكرد بێت ،بەاڵم هێزێكی پێشمەرگەی شەرەفمەندی هەیە كە دەتوانێت نەك تەنها پارێزگاری لە هەرێمی كوردستان بكات ،دەتوانێ وەك رێژەی نەگۆڕ بەرگری لە دەوڵەتی كوردیش بكات .ئەو هێزە ،ئەو هێزە نیشتمانیەیە كە هەمووی كوڕی میللەتەكەیە و ئامانجی نیشتمانەكە دێنێتە كایەوە ،نەك هێزێك بێت بەدەست كەسێك یان دوان یان بنەماڵەیەك یان سیان.
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
Roji_Wilat@yahoo.com
27
وتار
برسیكردنی كورد ،بۆ ڕازیكردنی تورك؟!
كوردۆ شوانی
ئەوەی بەدوای ئازادیەوەیە سەركەوتوودەبێت نەك ئەوەی بەدوای نانەوەیە….. ئەو كاتەی ڕژێمی بەعسی س��ەدام لە ئەنجامی تاوانە قێزەوەنەكانیدا گڵۆڵەی دەسەاڵتی كەوتە لێژی و بەرەو هەڵدێر و شكست و لەناوچون رێگای گرتەبەر ،دەروازەیەكی ئازادی بەڕووی گەلی كوردی باشوری كوردستاندا كرایەوە و ئەو ستەم و تاوان و سەركوتكردنەی دەیان ساڵ بوو بەرۆكی گرتبوو تاڕادەیەكی باش كەم بۆیەوە ،هەرچەندە شەڕی حزب لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتدا ئازادیەكەی لە خەڵك كرد بە زەهری مار و نەهامەتیەكی تری خستە سەرخەرمانی نەهامەتیەكان ،كاریگەریە خراپەكانی كارێكی وایكرد خاكی داگیركراوی باشوری كوردستان بەشێكی زۆری بە داگیركراوی بمێنێتەوە، لە قۆناغی دووەمی هەرەسی بەعسیەكانیشدا دوای هەڵوەشانەوە و كۆتایی هاتنی سیستەمی دیكتاتۆری ئێستاشی پێوە بە ئازادی تەواو نەگەیشتووە ،روون و ئاشكرایە ئەو ئازادییەی بەدەست هاتووە ئەنجامی خەبات و تێكۆشان و ڕەنج و قوربانیدانی گەلەكەمان بووە هەرچەندە بەرهەمەكەی بۆ گەل نەبوو ،ئەمەش مژارێكی ترە و قسەی زۆر هەڵدەگرێت ،بەاڵم ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێبكەم ئەو ڕەوش��ە ئاڵۆز و نالەبار و پڕ لە نەهامەتییەیە كە لە بەشێكی تری كوردستاندا هاتۆتە ئاراوە ،هەروەك چۆن لەبەهاری ساڵی نەوەدویەكدا دەالقەیەك بۆ ئازادی باشوری كوردستان كرایەوە و لە هەموو الوە پیالنگێڕی ڕووی تێكرد ،ئێستاش لە دوای بیست و دوو ساڵ خەرێكە بەشێكی تری كوردستان بەئازادی دەگات و هەمان دەردی ڕاب��ردووی باشور ڕووی تێكردوو ،ئەوەی جێگەی سەرنج و تێڕامانە هەڵوێستی نەتەوەیی و كوردانەی ئەوكاتەی بەشەكانی تری كوردستانە لە بەرامبەر خەڵكی باشور و هەڵوێستی نانەتەوەیانە و ناكوردانەی ئێستای دەسەاڵتداران و تەنانەت خەڵكی باشوری كوردستانە لە هەمبەر سێ بەشەكەی تری كوردستان ،بە تایبەتی ڕۆژئاوای كوردستان كە ئێستا لە قۆناغێكی زۆر هەستیاردایە و لە چوار الوە پەالمار دەدرێت بۆ ئەوەی خەبات و تێكۆشانەكەیان شكست بێنێت ،دەیان ساڵە دەسەاڵتی دڕندانەی بەعسیە ئەسەدیەكان هاوشێوەی بەعسی سەدام گەلی كورد لەو بەشەی واڵت سەركوت دەكات ولە هەموو مافێك
بێبەشی كردوون ،ئێستاش كە گڵۆڵەی دەسەاڵتی بەعسی س��وری كەوتۆتە لێژی گەلی رۆژئ��اوای كوردستانیش بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێت ،بێگومان لە یادمانە لە كاتی ئاوارەبون و لێقەومانەكانی خەڵكی باشوری كوردستاندا گەلەكەمان لە بەشەكانی تری كوردستان بەهەموو توانایانەوە هاوكار و هاوخەم و پشتیوانی ئێمە بوون ،ئەوان بەخۆراك و پۆشاك و پێخەفی ماڵی خۆیان ئێمەی بێماڵ و حاڵیان پۆشتە دەكردەوە ،ئەوان لەو سەردەمەدا هەروەكو ئێستا ژێردەستەی ڕژێمێكی داگیركەر و ستەمكار و سەركوتكار بوون ،سەرەڕای ئەوەی بۆ خۆشیان خاوەنی ژیانێكی ئەوتۆ نەبون بەشی هەرە زۆریان گوزەرانیان لە ئاستی هەژاریدا بوون ،بەاڵم خاوەنی هەستێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و مرۆڤایەتی بوون چاوی خۆیان دانەخست لە ئاست ئەو نەهامەیانەی بەسەر هاونەتەوەكەیان هاتبوو ،ب��ەاڵم ئێستا ئێمەی خەڵكی باشوری كوردستان نەژێر دەستەی ڕژێمێكی داگیركەرین نەوەك ڕابردوو كەمدەرامەت و هەژارین ،بۆیە ئەوەی بەشەكانی تر بۆ ئێمەیان كرد پێویستە ئێمە دە بەرامبەر پاداشتیان بدەینەوە ،لە ئێستادا ڕژێمی بەعسی بەشار ئەسەد لە ڕووخان نزیك بۆتەوە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیستەمە دیكتاتۆریەی ناسنامەشی بۆ گەلی كورد بە ڕەوا نابینی دەروازەی��ەك��ی تر بۆ ك��ورد وااڵ دەبێت بەمەرجێك پیالنگێڕی كاریگەری لە سەرنەكات، بەخۆشحاڵیەوە تا رۆژی ئەمڕۆ ئازادیخوازانی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان شكستیان بە پیالنەكان هێناوە، هەرچەندە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پیالنگیڕی دەرەكی و ناوخۆیی ڕووبەڕوویان دەكرێتەوە ،دژایەتیكردنی كوردی ئازاد و خاوەن بڕیاری سیاسی سەربەخۆ لە الیەن دوژمنانەوە شتێكی ئاسایی و چاوەڕوانكراوە، بەاڵم لە كاتێكدا ئەو دژایەتی كردنەی كوردی ئازاد و سەربەخۆ ،كوردی وابەستەی سیاسەتی دوژمنان و داگیركەران پێی هەستێت و كار بۆ ڕازیكردنی دژە كورد بكرێت ئایا شایستەی ئەوەیە چ ناوێكی لێ بنرێت؟! ئایا برسیكردنی منااڵنی كورد تەنها بۆ بارەكەاڵیەكی شۆڤییەنیەكی توركە؟ ئەگەر نا چ پاساوێكی بێ بنەما و پڕوپوچی تر هەیە بۆ ئەوەی پاكانەی پێ بكەن سەبارەت بە گەمارۆدان و تەلبەند كردنی ئەو سنورەی دوژمن لەسەر خاكی كوردستان كێشاوێتی؟ گومان لەوەدا نییە ئەو هێزە سیاسیە كوردیەی ئێستا لە ڕۆژئ��اوای كوردستان خاوەن رۆڵ و كاریگەرییە ودەرفەتی نەهێشتووە بۆ ئەوەی دوژمنان گەراكانی خۆیان بخەنە ناوی خاكی رۆژئاوای كوردستانەوە لە چوار الوە هەوڵی بێكاریگەركردنی دەدرێ��ت ،ئەو دژایەتیكردنەش ڕاستەوخۆ ڕژێمی توركیا دەیكات و هاوكاری لە هاوپەیمانەكانی وەردەگرێت ،ئاشكرایە هەر حزبێكی بەناو كوردی كە رێنمایی لە توركیاوە وەربگرێت و بەرپرسەكانی لە كەیف و سەفای ئەستەمبۆڵدا بژین جگە لە نۆكەر و ئەڵقە لە گوێی دوژمن هیچی تر نییە ،ئەو جۆرە سیاسەتە تەسلیمكاریەش لە مێژوی حزبی سیاسی كوردیدا نمونەی زۆرە و ئەنجامێكی خراپی هەبووە بۆ دۆزی ڕەوای نەتەوەی كورد، زۆر پێویستە ئەو ڕووداوە ڕەشانەی لە مێژوودا
تۆماركراوەن بە هیچ شێوەیەك رێگە نەدرێت دووبارە بكرێتەوە ،برسیكردنی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان لە پێناوی ئەوەی تەسلیمی سیاسەتێكی دیاری كراو بكرێت كارێكی ناڕەواو بێ ئەنجام و شكستخواردووە، چونكە ئەو كارە نامرۆڤانەیە لەسەر خەڵكی باشوری كوردستانیش تاقیكرایەوە لە سااڵنی نەوەدەكاندا، ب��ەاڵم دوواج���ار گەلی ك��ورد س��ەرك��ەوت بەسەر پیالنگێڕیەكەدا ،ئێستا ئەو ڕێگریەی لە بردنی خۆراك و دەرمان و سوتەمەنی و پێویستیەكانی ژیانی رۆژان��ە دەكرێت بۆ رۆژئ���اوای كوردستان لە الیەن دەسەاڵتدارانی هەرێمی كوردستانەوە، دووبارەكردنەوەی هەمان ئەو ئابڵوقەدان و سنور داخستنانەیە كە دوژمنان لە ڕابردوودا لەبەرامبەر باشوری كوردستان دەیانكرد ،ئەگەر ئەو كارە ناڕەوایە بەهەر بیانویەك بێت و هەر الیەنێكی دیاریكراو ئەنجامی بدات بێدەنگی لە بەرامبەریدا تاوەنە و هاوبەشیكردنە لەو پیالنەی تەنها دوژمنانی كوردستان سودی لێدەبینن ،بۆیە پێویستە سەرجەم الیەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و تەواوی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەپشتیوانی هاواڵتیان لەسەرجەم چین و تویژەكانی كۆمەڵگە، بێدەنگی بشكێنن و ئەو پیالنە شكست پێبینن كە هەوڵی دەستەمۆ كردنی تاكی ئازاد و سەربەخۆی كورد دەدات ،بەدڵنیایەوە ئەو قەیران و ئاریشەیە كۆتایی پێدێت ئەگەر بە باجێكی گرانیش بێت، بەاڵم بۆ ڕێگە بدرێت گەلەكەمان ئەو باجە بدات كە پێویست نییە ،هەموومان دەزانین پیالنی نەیارانی ئ��ازادی رۆژئ��اوای كوردستان لە ڕووی سیاسی و سەربازیەوە شكستی هێناوە ،ئێستا دەیانەوێت بە پیالنی برسیكردنی خەڵك شكست بە ئازادی بێنن ،بەداخەوە ئەو شەڕە نامرۆڤانەیە دوژمنان دەیانەوەێت بەدەسەاڵتدارانی كوردی بكەن ،ئەركی سەرشانی هەموو الیەكە رێگری بكات لەوەی ئەو پەڵە ڕەشە ناوچاوانی باشوری كوردستان بگرێتەوە، گەلی كورد پێویستی بە یەكێتی نەتەوەییە نەك پەرتەوازەیی و دەست تێكەڵكردن لە گەڵ دوژمنان، ئەوەی بەدوای ئازادیەوەیە سەركەوتووە نەك ئەوەی بەدوای نانەوەیە.
ئاشكرایە هەر حزبێكی بەناو كوردی كە رێنامیی لە توركیاوە وەربگرێت و بەرپرسەكانی لە كەیف و سەفای ئەستەمبۆڵدا بژین جگە لە نۆكەر و ئەڵقە لە گوێی دوژمن هیچی تر نییە ،ئەو جۆرە سیاسەتە تەسلیمكاریەش لە مێژوی حزبی سیاسی كوردیدا منونەی زۆرە و ئەنجامێكی خراپی هەبووە بۆ دۆزی ڕەوای نەتەوەی كورد
دیدار
28
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
Roji_Wilat@yahoo.com
هێرش رەسول”:لە ڕێگای پالنەوە ئیشكردنی منداڵ كەم بكرێتەوە، دەبێتە هۆی دروستبونی تاكێكی سەر كەوتوو" م���ن���داڵ ئ���ەو ت��وێ��ژەی��ە پێوێستی ب��ە گرنگی پێدانە بۆ ئ��ەوەی ببێتە كەسایەتێكی سەركەوتوو ...ئەی ئایا كاتێك كار بكرێت بۆ كەمكردنەوەی دیاریدەی كاركردنی منااڵن دەبێتە هۆی گەشەدان بەالیەنەكانی تری منداڵ و كۆمەڵگە؟! بۆ وەاڵمی ئەم پرسیارەش تێڕوانین و سەرنجی چەندین كەسایەتی و پسپۆرمان وەرگرتووە كە بۆ ئێوەی خوێنەر دەیخەینە ڕوو. ئا /عەبدولرەحمان رەسول
"مامۆستا نەجمەدین علی" دەڵێت":منداڵ ئەگەر كار بكات لە بیناكردنی و پەروەردە كردن ئەگەر داشنەبڕێ كاریگەریەكی یەكجار زۆری دەبێت لەسەری ،بەشی زۆری وزە و توانای هۆشی لە بڕی بیناكردنی توانای زانستی و پەروەردەیی بە كارەكەیەوە دەڕوات .سەرەڕای ئەو زوڵمەی لە ژیانی منداڵی ئەو منداڵە دەكرێ كە لە بڕی یاریكردن و پیادە كردنی حەزە منداڵیەكانی لە گەڵ هاورێكانیدا دەكەوێتە ناو بازاڕی كار و ئەو دونیا ب ێ ڕەحمە پر فێڵ و درۆینەی كارەوە كە دیسان كاریگەری لەسەر بونیادتنانی دەبێت هەم لە ڕوی ئینسانی و هەم لە ڕوی زانستیەوە .نەجمەدین علی پێوایە ئەم دیاریدەیە كە پێچەوانەی مافەكانی مرۆڤە وەكو باقی دیاریدە نائینسانیەكان هەر بە ئامۆژگاری چارەسەر ناكرێت و پێویستی بە پالن و بەرنامەی تۆكمە هەیە كە هەم الیەنی ئابوری و هەم الیەنی پەروەردەیی بگرێتەوە، چونكە ئاشكرایە كە بەشی هەرە زۆری ئەو مندااڵنە لە هەژاری و بێكەسی توشی كاركردن بوون. "م���ەه���ۆش س���ەدی���ق" ڕۆژن��ام��ەن��وس لەمبارەیەوە دەڵێت":جێگای نیگەرانیە لە كوردستان ژمارەیەكی زۆر منداڵ لەسەر شەقامەكان كار دەكەن كە ئەمەش زۆربەی كات خێزانە هەژارەكان بۆ باشكردنی ژیانیان كار بە منداڵەكانیان دەك��ەن و پێیان وایە ئەگەر منداڵ لە سەرەتاوە كار بكات دەتوانێت كات ێ گ��ەورە بوو پشت بەخۆی ببەستێت، ب��ەاڵم ئەمەش زیانێكی زۆر بەداهاتووی
منداڵەكە و كۆمەڵگەش دەگەیەنێت .بۆیە پێویستە حكومەت بەكاری خۆی هەستێ و چارەسەرێكی بەپەلە و گونجاو بۆ ئەم دیاردە نەشیاوە ب��دۆزێ��ت��ەوە .ئ��ەم رۆژنامەنووسە پێوایە ك��ە ك��ار نەكردنی م��ن��داڵ دەبێتە هۆی پێشكەوتنی واڵت و دووركەوتنەوە لە كاری ناشیاو .منداڵ وا لێدەكات كە خاوەن كەسایەتی خۆی ب ێ و پالنی بۆ داهاتوو هەبێ بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی و تایبەتمەندی وەرگر ێ لەو بوارەی خۆی دەیەو ێ بۆ ئەوەی سەركەوتو بێ. لە كاتی ئیشكردندا "باوەڕ محمد رسول" تەمەن ()12سااڵنیش ووتی":ئیستا لە ()5ی بنەڕەتیم و بەردەوامم لە خوێندن ،س ێ ساڵە ئیش دەكەم .هۆكاری ئیشكردنم بۆ فێربوونە. باری داراییشمان زۆر باشە" .بەهرام سەمەد" تەمەن ()11ساڵە ئیش دەكات و خوێندكاری چ��وارەم��ی بنەڕەتیە .ب��اوك��ی بەهرامیش دەڵێت":جار هەیە خۆم دەیهێنم ،بەاڵم زۆر جار بۆ خۆی دێ��ت ،هۆكارەكەشی ئەوەیە دەم��ەو ێ بۆ دواڕۆژ ئیشێك فێر بێ ،ئێستا زۆرب��ەی ئەوانەی خوێندنیان ت��ەواو كردووە دانامەزرێن و بێكارن. یەكێكی تر ل��ەو خوێندكارانەی كە لەبەر ئیشكردن وازی لە خوێندن هێناوە" ،ڕەزوان خدر حەمەدئەمین" تەمەن ( )16سااڵنە دەڵێت ":من لە پۆلی شەشی سەرەتایی وازم لە خوێندن هێناوە .بەهۆی ئەوەی ساڵێك دەرن��ەچ��ووم باوكم ووت��ی واز لە خوێندن بێنە ،بڕۆ ئیشێك فێر بە باشترە .ساڵێك لە كارگەی بلۆك بووم ،ماوەی س ێ ساڵیشە لێرە ئیشی فیتەری دەكەم .باری داراییشمان باشە ،بەاڵم یەكێكی تر لەو خوێندكارانەی كە م��اوەی دوو هەفتە لەمەوبەر وازی لە خوێندن هێناوە "دان��ەر جەلیل"ی تەمەنی ( )13ساڵە ،دەڵێت":هۆكاری وازهێنانم لە خوێندن بە هۆی هەژارێوەیە ،چونكە باوكم كارگوزاری شارەوانییە ،شەش كەسین ئەو موچەی باوكم وەریدەگر ێ بەشمان ناكات لێرە دەمەو ێ فێری فیتەری بم .هەر لەو دووكانی فیتەرەكان یەكێك لە خاوەن دووكانەكان كە كاری پەنجەری و ڕۆنگۆری دەكرد لە گەڵ یەكێك لە مناڵەكانی كاری دەك��رد ئەویش "محمەد كەریم" بوو .محمەد ووتی":بە
هۆی ئەوەی هیچ موچەیەكم نییە و داهاتی باشم نییە ناچار هەر دوو كورەكەی خۆم دێنم بۆ شاگردی خۆم ،یەكیان بەیانیان ئەوی تریان دوانیوەرۆیان .هەر دوو كوڕەكەشم دەخوێنن .پێم خۆشە نەیانهێنم ،بەاڵم ناچارم كە بیانهێنم بە هۆی باروگوزەرانمانەوە. "هیوا علی" توێژەری كۆمەاڵیەتی سەبارەت بە ئیشكردنی منااڵن ووتی":ئیشكردنی مندااڵن بریتییە لە بەدەستهێنانی پارە لە هەند ێ كاری نەشیاو و نەگونجاو لە گەڵ تەمەن و توانای جەستەییاندا لە دوا ڕۆژدا كاریگەری خراپ بەج ێ دێڵ ێ لە ڕووی تەندروستی و كۆمەاڵیەتی و دەروون��ی��ەوە .ئەم توێژەرە كۆمەاڵیەتییە ووتیشی":بۆ نەمانی ئەم دیاریدەیە پێویستە كار بۆ نەهێشتنی ئەم هۆكارانە بكرێت: -1الوازی ئاستی بژێوی هەند ێ لە خێزانەكان. -2حكومەت كارێكی وای نەكردووە هەوڵی بنەبڕكردنی بدات -3 .چاولێكەری خێزانەكان بۆ هاندانی مناڵەكانیان بۆ كار -4 .میدیا وەك پێویست بە ئەركی خۆی هەڵنەستاوە لە ووشیار كردنەوەی كۆمەڵگە كە بەشێك لەو خێزانانە ئاستی ووشیاریان الوازە كە كار بە منااڵن دەكەن .پێویستە لە پشووەكاندا خول و راهێنان بۆ خوێندكاران بكرێتەوە ،ئاستی زانستییان بەرزبێتەوە لە خوێندن دانەبڕێن و نەچنە مەیدانی كار. "ه����ێ����رش رەس��������ول" دەرون���زان���ی���ش دەڵێت":بێگومان ئەگەر لە ڕێگای پالنەوە ئیشكردنی منداڵ كەم بكرێتەوە ،لە ڕووی كۆمەاڵیەتی و سۆسیۆلۆژی و سایكۆلۆژیەوە دەبێتە هۆی دروستبونی تاكێكی سەركەوتوو. فرۆید دەڵێت":كەسایەتی ئینسانی لە پێنچ ساڵیدا دەردەكەوێ" .كاتێك منداڵ خەریكی بۆیاغكردنە یان هەر ئیشكی تر بەریەك كەوتنێكی فكری و كۆمەاڵیەتی ڕوودەدات لە بەینی ئەو منداڵە و كۆمەڵگە كە ناگونج ێ و دەبێتە هۆی الدانی كۆمەاڵیەتی و لە ڕووی سایكۆلۆژیشەوە منداڵ هەست بە كەمبوونی خۆیی دەكات ،لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشی سایكۆسۆماتیك كە نەخۆشێكی جەستەیی و دەروونییە .ئەم دەروونزانە ڕایگەیاند كە كاتێك بەشێوەیەكی تەندروست ئیشكردنی منداڵ كەم بكرێتەوە لە ڕووی دروستبوونی كەسایەتی كۆمەاڵیەتێیەوە منداڵێكی نادروست
Roji_Wilat@yahoo.com
دەرن��اچ�ێ .لەبڕی ئ��ەوەی دەستگێڕی یان فیتەری بكات بینێری بۆ خوڵیكی پێگەیاندن كاریگەری خۆیی دەبێ .لە قۆناغی ئێستاشدا ئیشكردنی مندااڵن كەمی نەكردووە. "لوقمان حاجی قادر" بەڕێوەبەری مافی مرۆڤ لە رانیەش لەمبارەیەوە دەڵێت":بەپێی جاڕنامەی مافەكانی مرۆڤ ڕێگا بە منداڵ نادر ێ كاری پێبكرێ ،چونكە كاریگەری دەبێ بۆسەر ژیانی داهاتووی لە قۆناغێكدا منداڵ پێویستە منااڵنە مامەڵەی لە گەڵ بكرێ. ئەوەی دەیبینین لە كوردستاندا ڕێژەیەكی بەرچاو هەیە لە منااڵنی ئیشكەر .هەست ناكەم دی��اردەی ئیشكردنی منااڵن كەمی كرد بێ، بەداخەوە ئەوەش بۆ نا هۆشیاری دەگێڕمەوە. لوقمان حاجی قادر ئەوەشی خستە ڕوو كە ئەگەر ئەو كارە بكەین منااڵن دووربخەینەوە لە ئیشكردن لە بازاڕ و شوێنە گشتیەكان زۆر باشە .ئێمە زەمانەتی ئەوە بكەین كە منداڵ لە بندەستی خۆمان گەورە دەب ێ بەشێوازێكی زانستی. "هێمداد رەفیق سەعید" بەرێوەبەری چاودێری كۆمەاڵیەتی ڕانیەش لەم بارەیەوە ووتی":هەموو هەوڵێكی باش و مەدەنیانە بۆ كەمكردنەوەی ئیشكردنی مناڵ بەتەكید كاریگەری دەبێت لەسەر هەموو بوارەكانی تر بۆ دروستكردنی پەیوەندێكی تەندروست. بەمەرجێك ئەوەش لە مەجالی قسەدا نەبێ ب��وارەك��ان��ی تریشیان بۆ ف��ەراه��ەم بكرێ. بەرێوەبەری چاودێری كۆمەاڵیەتی جەختی لەسەر ئ��ەوە ك��ردەوە كە بە ه��ۆی ئ��ەوەی داهاتی تاكەكەس و ئاستی ووشیاری وەكو پێویست نییە لە گەڵ زیادبوونی قورسایی ژیان پێم وایە بەرەو زیاد بوون دەچێ .هێمداد رەفیق ووتیشی یەكێك لە كەم و كوڕییەكان ب��ە ڕێ��ژەی��ەك��ی زۆر م��ن��ااڵن س��ەردان��ی ئەو سەنتەرانە ناكەن كە تایبەتن بە منااڵن ،ئێمە دوو سەنتەرمان هەیە لە رانیە و قەاڵدزێ. هەوڵمانداوە زیاتر لە پشووە ڕەسمیەكاندا ڕایانكێشین بۆ ئەو سەنتەرانە بۆ ئەوەی لە كۆاڵن دووریان خەینەوە ،ڕایانبهێنین لە بەشەكانی (شێوەكاری و موسیقا و خەیاتی و دارتاشی و فێركردنی كۆمپیوتەر) .یەكێك لە كێشە و گرفتەكانمان نەبوونی كادری ت��ەواوە .بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەاڵیەتی پێی ڕاگەیاندین كە ئەو مندااڵنانەی كە بێ سەرپەرشتیارن كە خێزانەكەیان لە خۆیان دەگر ێ ئێمە مانگانە موچەیەكیان دەدەینێ، ئەو مندااڵنەی كە هیچ كەسیشیان نەب ێ ئەوا دەیاننێرین بۆ خانەی نوجەوانانی سلێمانی كە تایبەتە بە منااڵنی كوڕ و كچ.
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
29
دیدار
دیدار
30
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
Roji_Wilat@yahoo.com
نەجمەدین غواڵمی ،هونەرمەند؛
سروودەكانی من كاریگەری خۆی بووە لە سەر بەهێز بوونی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد ،بۆ ئەوەش مێژوو بەڵگەیە "رۆژی واڵت" چەند الپەڕەیەكی ئەمجارەی بە قسەكانی هونەرمەندێك ئازیز دەدات كە لە رۆژهەاڵتی واڵتەوە لە شاری هەڵمەت و قوربانی ،شاری سنە لە دایك دەبێت و وەك هێزێكی كاریگەر لە گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و هونەری كوردیدا تێكۆشاوە و بە بوێرییەوە خزمەتی نەتەوە و نیشتمانەكەی ك���ردووە ،كاتێك گوێم لە سروودەكانی "ئارپیجی لە شان و چەك هەڵگری خاكێكم و ه��ەی ژی��ن ه��ەی ژی��ن و پێشمەرگەی قارەمان و...ه��ت��د" دەگ��رت ح��ەزم دەكرد لە نزیكەوە ئەم هونەرمەند و تێكۆشەرە دیرینە ببینم و بیدوێنم .دوای ئ��ەوەی بەڵێنی چاوپێكەوتنم لێوەرگرت لە كاتی دیاریكراودا لە دەرگای ماڵەكەیماندا و بە ئامێزی پڕ لە چاوەڕوانی نیشتمانی داگیركراو و روومەتی ماندووی سااڵنی تێكۆشانی لە پێناو رزگاری گەلەكەی پێشوازی لێكردین، ئەو خاوەنی ئەرشیوێك لە سروود و گۆرانی رەنگاورەنگە و تێكۆشانێكی بەردەوامە لە پێناو گەل و نیشتماندا ،ئەو پڕ لە هەست ێ خەوشە بۆ نیشتمان و خۆشەویستی ب و هەڵوەدانی پاراستنی ڕاستی ڕووداوەكانی كوردستانە .هونەرمەند نەجمەدین غواڵمی لە ساڵی ( )1958لە ش��ەوی ن���ەورۆز لە شاری سنە لە گەڕەكی گوڵشەن و كۆاڵنی دەم��اوەن��د لە دای��ك دەبێت و سەرەتای منداڵی هەر لەوێوە دەس��ت پێدەكات و وەك خۆی دەڵێت "باوكم و مامم دەنگیان خۆش بوو هەموو كاتێك لە میوانی و كۆڕ و كۆمەڵی ماڵی خۆماندا گۆرانیان دەوت و منیش هەر لە منداڵییەوە هۆگری گۆرانی بووم". ئا /روناهی مەریوان
پرسیار /سەردەمی منداڵیت چۆن بردە س��ەر؟ لە چ خوێندنگایەك دەستت بە خوێندن كرد؟ زیاتر حەزت لە چ وانەیەك بوو؟ ـ كە منداڵ ب��ووم زۆر جار دەچ��ووم نان بكڕم نانەواخانەكە زۆر قەرەباڵغ بوو پێیان دەگوتم گۆرانییەك بڵێ بێ سەرە نانەكەت پێدەدەین، ئیتر ئەوە باش بوو بە هۆی دەنگخۆشییەوە زوو رێیان دەخستم ،خەڵك زۆر خۆشمیان دەویست بە تایبەت لە كۆاڵنەكەدا ،لە بیرمە مەیدانێكی وەرزشی بوو لە نزیكی ماڵەكەمانەوە دار چناری زۆر بەرزی
لێبوو ئێواران دەچوومە سەر دار چنارەكە و گۆرانیم دەوت هەموو گەڕەكەكە گوێیان لێدەگرتم .من لە خوێندنگەیەك بە ناویی "شەكیبا" لە گەڕەكی چوارباغ بوو دەستم بە خوێندن كرد و هەتا شەشی سەرەتایی لە وێ خوێندم ،لە پۆلی سەرەتاییشدا وانەیەكمان بوو بە ناویی "س��روود" ،بەاڵم ئێمە گۆرانیمان دەوت لەو وانەیەدا و هەر كەسێك كە دەنگی خۆش ببوایەت دەرجەی باشی دەبرد جا مامۆستای ئەو وانەمانە ناویی كاك "عەالی بابە
شەهابی" بوو گۆرانیبێژیش بوو و كوڕەزای سەید عەلی ئەسغەریشە ،ئیتر هەر لە یەكەم رۆژەوە كە من چوومە قوتابخانە دەركەوت بۆی كە من دەنگم خۆشە هەر بۆیە هەموو جارێك دەمیبردە پێش پۆلەكە و گۆرانیم دەوت و هەموو كاتێك لە وانەی سروودا دەرجەم ( )20بوو كە بەرزترین دەرەجە بوو .جا من لە وانەكاندا بە هۆی ئەوەی كە دەنگم خۆش بوو زیاترحەزم لە وانەی سروود دەكرد و وانەی وەرزشیش ،لە بەر ئەوەی دەهاتینە دەرەوە،
Roji_Wilat@yahoo.com
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
بەاڵم بە گشتی قوتابییەكی باش و زیرەك بووم و دەرەجەكانم باش بوو .دواتر لە دەبیرستان واتا ناوەندی "بووعەلیدا" هەتا ()12ی ئەدەبیم تەواو كرد ئیتر دوایی شۆڕشی هات بە سەردا و بووینە پێشمەرگە.
و هاندەری خەڵكێكی زۆر بوو لە رۆژه��ەاڵت بۆ ئەوەی چەكی پێشمەرگایەتی هەڵگرن و بۆ گەل و نیشتمان لە گەڵ رژیمی ئیسالمی ئێران بۆ مافە رەواكانی خۆیان تێبكۆشن ،هەروەها كاریگەریشی لە سەر وەرەی خەڵك لە باشووریش بوو.
پرسیار /مامۆستا بە نیسبەت گۆرانی و س��رود زی��ات��ر ح��ەزی خ��ۆت ب��وو ی��ا خود كاریگەری ماڵەوەو هاوڕێكانیشت لە سەر بوو بۆ خوێندنەوە؟ ـ ئەو كاتە كەلتووری كۆمەڵگا وا نەبوو هەرچەندە خەڵك دەیانوت كە دەنگت خوشە ،بەاڵم كەسێكی تایبەت نەبوو پشتگیری من بكات ،ه��ەر لە منداڵییەوە عاشقی گۆرانی بووم وەك باسیشم كرد بە هۆی ئ��ەوەی باوك و مامەم دەنگیان خۆش بوو ئیتر دەتوانم بڵێم لە تەمەنی ( )12بۆ ()13 ساڵییەوە دەستم كرد بە شریت پڕ كردنەوە ئەو كاتە چەندین گۆرانیبێژی فلكلۆری سنەیی بوو كە زیاتر گەڕیانیان دەگوت من لە گەڵ ئەواندا ئاشنا بووم .بۆ نمونە دادەنیشتین شریتێكمان پڕ دەكردوە یەك كاتژمێر دەبوایە شیعرمان لە دەمی یەكتر بسەندایەتەوە بە بێ راوەستان ،ئێستاش شیعری ئەو كاتانەم لە بیرە ،هەتا بووم بە ()16 بۆ ( )17ساڵ ئەو كاتە "كاخ جەوانان" كۆشكی الوان كرایەوە .شوێنێكی بوو بۆ گەنجان و چوومە كۆشكی الوان و هەروەها رادیۆی سنە و دەستم كرد بە كاری هونەری و هەر یەك ساڵ جارێك شریتێكم باڵو دەكردەوە.
پرسیار /یەكەم سروود كە بۆ تێكۆشانی ئازادی كوردستان خوێندت كام سروود بوو و لە كوێ؟ ـ پێش ئەوەی من لە گەڵ هیچ رێكخراوێكی سیاسیدا ئاشنا بم دوو شریتی سروودم لە ناو شاری سنە باڵو كردەوە ،یەكەم سروود كە شیعری مامۆستا قانع بوو بە ناوی "با هەموو جووتیار و پاڵ و رەنجبەران یەك گرن تا دەبنە هێز و پشتیوان" ئەوە بوو كە لە بەرهەمێكدا باڵوم كردەوە ( )10سروودی لە خۆ دەگرت ،دوایی كە شار كەوتە دەست خەڵك و پێشمەرگە ئەو كاتەش بەرنامەیەكی راستەوخۆمان دانا لە ناو سینەمای "شار فەرهەنگ" لە شاری سنە .لەوێ كۆمەڵێك سروود و گۆرانیم پێشكەش كرد كە ئەویش شریتەكەی بە شێوەیەكی زۆر جوان تۆماریان كردبوو ئەو كات ئیمكانیاتی باشمان هەبوو ئەویش باڵو بوویەوە و بووە دوو شریت ،ئەو كاتە خەڵكانی شۆڕشگێڕی تریش لە ناوچەكانی تر وەكوو تاران ،بەرهەمەكانیان وەردەگێڕایەوە و باڵو دەب��ووەوە و ڕێزمانی كوردیش دەچووە ناو میللەتی فارسیش و شریتەكانی من ئەو كاتە لە شارەكانی ئێرانیش بەو شێوازە باڵو دەبوویەوە و پێشوازیكی باش بوو ،ئێمە ئەو كاتە جیا لەوەی كاری هونەریمان دەكرد رێكخراوێكیشمان دانا بە ناویی "كۆڕی گەشەپێدانی فەرهەنگ و هونەری كورد" كە كۆمەڵێك مرۆڤی دڵسۆزی هونەرمەند و نووسەر كە چەند كەسێكیشیان لە رێگای شۆڕشدا شەهید بوون وەكوو یادی بە خێر "كاك مەحمودی سەجادی" كە لە كارەساتی هەڵەبجەدا شەهید بوو یەكێك لەو كەسانە بوو كە لە كۆڕی گەشە پێداندا بو،و جێگەی باسە بڵێم لەو ماوە كورتەی كە شار بە دەستی خەڵك و پێشمەرگەوە بوو ئێمە چاالكی زۆر باشمان كرد ،بەرنامەیەكی زۆر بە پێزمان لە ()2ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە پارێزگای سنە بەڕێوە برد كە هەیوانێكی زۆر گەورەی بوو ،دیمەنێكی زۆر جوان بوو بەفر دەباری زۆربەی زۆری خەڵكی شاری سنە هاتبوون و هەموومان كۆ بووینەوە لەوێ و ئێمە بۆ یەكەمجار لە شاری سنە ()2ی رێبەندانمان پیرۆز كرد ،فیلمیشی گیراوە نازانم لە الی كێییە ،بەاڵم كاتی خۆی وتیان لە الی كۆمەڵەیە.
پرسیار /ئاشنا بوونی جەنابت بە سیاست و هونەر كە دوو قۆناغی نزیك یان گرێدراوی ژیانی بەڕێزتە ،چۆن دەستی پێكرد؟ ـ لە راستیدا ئەو كاتە بنەماڵەیەك بوون لە شاری سنە كە هاتوچووی باشووریان دەكرد ،لەو كاتەدا باشوور و رۆژهەاڵت نەبوو ،دەیانگوت ئەم دیو و ئەم دیو ،كتێبێكی پیرەمێردیان بۆ هێنام وەك دەزانن لە رۆژهەاڵت خوێندن و نووسینی كوردی نەبوو و كتێبی كوردیش قەدەغە بوو زۆریش نەبوو دواتر كە ئەو كتێبەم دەستكەوت لە گەڵ خوێندنیدا هەندێك شیعری شۆڕشگێڕانەی تێدابوو لە گەڵ ئەوەشدا ماڵی خوشكم لە شاری مەریوان بوو هاتوو چووم دەكرد ،بەداخەوە ئەو كاتەی كە شۆڕشی باشوور شكستی پێهێنرا و من ئەو تابلۆیانەم لە بیرە كە گەلی ئێمە لە باشوورەوە هاتەبوونە رۆژهەاڵت زۆر كاریگەری لە سەر من دروست كردبوو هەر لەو كاتەوە شتێك چەكەرەی كردبوو لە دڵما هەتاكو وردە وردە بەو رێزمانانە ئاشنا بووم و كتێبێكی قانعم دەستكەوتبوو كە چەند شێعرێكیم كردووە بە سروود ،هاوڕێەكی زۆر خۆشەویستم هەبوو یادی بەخێر یەكێك لە فەرماندەكانی كۆمەڵە بوو بە ناوی نەهێنی "كاك شوان" ناویی خۆی "مە خێ مایی" بوو ئەو زۆر كاریگەری هەبوو لە سەر من و بەردەوام قسەی شۆڕش و قسەی كوردایەتی بۆ دەكردم ئیتر پێش ئەوەی كە رژیمی شاە بڕوخێ لە سەرهەڵدان و خۆپیشاندانەكاندا بەردەوام بەشدار بووم و هەر لەو كاتانەدا بوو شریتێكی سروودم گەاڵڵە كرد كە سروودی "پێشمەرگەی قارەمان و چەك هەڵگری خاكێكم و...هتد"ی تێدا بوو ،كە ڕژیمی شا ڕووخا باڵومان كردەوە و كاریگەریەكەی خۆی نیشاندا ،چونكە ئەوەندە س��روود نەبوو
پ��رس��ی��ار /ڕووب�������ەڕووی ه��ی��چ مەترسی نەئەبوویتەوە لەو كاتانەدا؟ ـ لەو كاتەدا رژیمی ئیسالمی دەسەاڵتی نەبوو، زۆر بەداخەوە لەو كاتەدا لە شاری سنە هەندێك مرۆڤی خۆ فرۆش دروستبوون ،مەترسیكە ئەوان بوون و لە كۆتاییدا خۆشیان زەرەرمەند بوون، زۆر بەداخەوە كۆمەڵگای كوردەواری دووبەرەكی كەوتە ناویی و ناچار بوون چەك بەرووی یەكدا بكێشن ،دیاردەیەكی ناخۆش بوو كۆمەڵێك مرۆڤی بە ناو ئیسالمی بوون كە بە شێوازی توندوتیژی ئیسالمیان نیشانی خەڵك دەدا ئ��ەوان��ە كە جێگاشیان نەما و گەلیش بۆی دەركەوت ئەوانە كێ بوون ،بەاڵم بەداخەوە ئیتر كاری خۆیان كرد و
31
ديدار
بانگكردنی هۆنەرمەندانی فارس ،عەرەب و تورك بۆ باشوری كوردستان و سازكردنی كۆنسێرت بۆیان تەنیا بە نیشانەیەكی بێ فەرهەنگی دەزانم ،بەڕاستی ئەو كەسانە كە ئەو كارانە دەكەن بێ فەرهەنگن، خویان نەناسیوە پرسیار لەوان دەكەم، ئایا تا ئێستا بووە واڵتێكی عەرەبی یان واڵتێكی فارسی یان توركی گۆرانیبێژێكی بە ناوبانگی كورد بانگهێشت بكەن؟ دەبێت بیر لەوە بكەنەوە ئەوە جێگە لە بێ فەرهەنگی هیچی تر ناگەیەنێت پاڵیاندا بە پشتی ڕژیمەوە و بوون بە هۆی ئەو دوو بەرەكایەتییە كە زەرەری خۆیدا. پرسیار /بەرهەمەكانی جەنابت بە تایبەت بەرهەمی سروود و گۆرانی شۆڕشگێڕانەی جەنابت زۆرن و رۆڵێكی مەزنیان بینی و دەبینن ل��ە بەشداریكردنی گەنجانی رۆژهەاڵت بە تایبەت و بە گشتی كوردستان بۆ ناو حەرەكەتی كوردی ئەم بابەتە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ ـ لە ڕاستیدا هەموو كاتێك هونەر كاریگەرییەكی تایبەتی هەیە لە سەر كۆمەڵگا ،ئەو حزبانە یان ئەو الیەنانەی كە گرنگی بە هونەر دەدەن ئەوە نیشانەی شعورێكی جوانە ،هەروەها ئەو دیاردە ناشیرینانەی لە ناو كۆمەڵگا هەیە مرۆڤ بە شێوەی هونەر بیگەیەنێت زووتر جێگا دەگرێت بە تایبەت هونەری گۆرانی هەتاكو لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی یان لە شێعرێك كە لە الپەڕەی كتێبێكدا بمێنیتەوە ،ئەو كاتە بە واتای رێبەرە سیاسییەكان لە رۆژهەاڵت و باشووریش باسی ئەوەیان دەكرد كە ئەو شریتانەی بە دەنگی من باڵوە بوونەوە كاریگەری خۆی لەوەدا كە چەند پێشمەرگە زیادی ك��ردووە نیشاندەدا. بۆ نمونە س��روودی" ئارپیجی لە شان" كە باڵو بووەوە باس دەكرا ،لە پێش ئەو سروودە كەس ئارپیجی هەڵنەدەگرت دەیانگوت قورسە دوایی بوو بە شەڕ لە سەری دەیانگوت سروود خوێنراوە بە بااڵی ئارپیجی لە شان ئیتر هەموو كەس ئارپیجی هەڵدەگرت ،دی��ارە كاریگەریەكی زۆری هەبووە ئەویش مێژوو بەڵگەیە بۆ ئەوە. پرسیار /رۆیشتنت بۆ هەندەران هاوكات بوو لە گەڵ رۆیشتنی زۆرێك لە پێشمەرگە و كادیرانی حزبەكانی رۆژه��ەاڵت یان بە تەنها و یان لە گەڵ بنەماڵە باری سەفەرت بەست؟ ـ من بە خواستی خۆم سەفەرم نەكرد ،هاوژینم ئەو كاتە نەخۆشی دڵی هەبوو و چەند ساڵ لەمەو پێشیش نەشتەرگەری بۆ كرا لە واڵتی سوئید، هاوژینمیان هەنارد و دواتر شۆڕش بڕیاریدا كە منیش بنێرن و ووتیان مادام ئەو چووە و ناتوانێت
ديدار
32
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
غوربەت پێیبەخشیوم كە زیاتر گەل و نیشتامن و خەڵكی خۆم خۆشویستبێت ………………….. هەتا چەوسانەوەیەك لەهەر بەشێكی كوردستان لە سەر كورد بێت رسوودی شۆڕشگێڕانە كاریگەری خۆی هەیە ………………………… هونەر هەموو كاتێك پەیامێكی مرۆڤ دۆستانەیپێیە بگەڕێتەوە دەبێت تۆش بڕۆیت ،دەنا رۆشتنم بە خواستی خۆم نەبوو ،بەاڵم هەر چوومە ئەوروپا دوای ( )6بۆ ( )7مانگ گەڕامەوە و ئەو كاتە شریتی "پاییز پاییز و شلێرە" كە دوو سروودیشی تێدایە لە رەوان���دز لە تیپی "پ��اش��ای گ��ەورە" تۆمارمان كرد و دوای ئەوە جارێكی تر شۆڕش بڕیاریدا دووبارە بگەڕێمەوە بۆ زیاتر پەرە پێدانی هونەرەكەم. پرسیار /ژیانی هەندەران بۆ ئەو كەسانەی كە سیاسی ب��وون و بە ن��اچ��اری رووی��ان كردبووە ئەوەێ و گونجاندنی خویان لە گەڵ ئەو باردۆخەدا چون هەڵدەسەنگێنیت؟ ـ زۆر ناخۆشە ،راستە لەوێ چاالكی دەكرێت ،بەاڵم زۆر زەحمەتە كە خەڵكی ئەوروپا تێبگەیەنیت هەرچەندە ئێستا زۆر باشتر بووە لە چاو جاران ئێستا مەسەلەی كوردیان تا ڕادەیەك ناسیووە، بەاڵم ئاسان نییە ،هەموو رێكخراوە جیهانییەكان ئەوانەی كە كاری خێرخوازی دەكەن هەمووی لە ئەورووپان ئەگەر كورد یەكێتی هەبێت و واز لە بەرژەوەندی حزبایەتی بهێنێت زیاتر گرنگی بدات بە بەرژەوەندی نەتەوەیی و هەوڵبدات لە دەرەوەی واڵت لۆبیەكی كوردی دروست بكات دەتوانێت كار بكات و كاریگەری هەبێت. پرسیار /لە دەرەوەی واڵت و غوربەت هەوڵتاندا وەكو هونەرمەندان بە تایبەت بەرێزت كە لە خەباتی هونەری – سیاسی خوتان رانەوەستن و پەیوەندییەك لە گەڵ كوردستان ساز بكەنەوە؟ ـ لە پارەكەوە خەریكین ،كۆمەڵێك هونەرمەندمان كۆ كردۆتەوە و پەیڕەویی ناوخۆییشمان نووسیوە، بەاڵم هێشتا رێكخراوەكەمان پێكنەهێناوە .لە پاڵ ئەوەشدا رێكخراوێكی تایبەتمان درووست كردووە بۆ رۆژهەاڵتی كوردستان ،نەك ئەوەی جیاوازی بخەینە نێوان پارچەكانی تری كوردستان ،بەاڵم لە ئێستادا رۆژهەاڵتی كوردستان هەلومەرجێكی تایبەتی هەیە ،بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەك یارمەتی ئەو هونەرمەندانەی كە لەوێ باری ئابوورییان باش نییە و ناتوانن كارە هونەرییەكانیان بە ئەنجام بگەیەنن بتوانین یارمەتیەكیان بدەین و جواڵنەوەیەكی هونەری لە راستیدا درووست بكەین ،چونكە هونەر هەموو كاتێك پەیامێكی مرۆڤدۆستانەی پێیە
و بە تایبەت ئێستا جمهووری ئیسالمی لە سەر گەنجەكان كار دەكات و ئالودەیان دەكات بە مادە هۆشبەرەكان و ئێمەش بۆ ئەوەی كاریگەرییەكمان هەبێت و زیاتر گەنجەكان رووبكەنە هونەر و وەرزش تاكو لەو دیاردە ناشیرینانە كە جمهووری ئیسالمی چەسپاندوویەتی تا ڕادەیەك دوور بكەونەوە. پ��رس��ی��ار /وەك��و كەسێكی ب��ە ئ��ەزم��وون ب��اردۆخ��ی ه��ون��ەرم��ەن��دان و پێشكەوتنی هونەری كوردی لە ئاستی نەتەوایەتییدا چۆن دەبینن؟ ـ لە راستیدا پێشكەوتنی بە خۆوە بینیوە ،بەاڵم ئەوەی كە من وەكو هونەرمەندێك چاوەڕوان دەكەم ئەوە نییە .هەندێك جاریش هەندێك چەواشەكاری دەبینرێت بە تایبەت لە راگەیاندنە كوردییەكاندا كە هیچ پێوانەیەك نییە بۆ هونەرمەندی راستەقینە یان ئەو هونەرمەندانەی كە دەبێت وەكو نەوەی نوێ بێنە مەیدانی هونەرەوە دەبینرێت شێوازی خۆی هەیە واتا تۆ گۆرانییەك دەڵێیت و یەكسەر كلیپێكی بۆ دەكەیت و تەلەفزیۆنێك باڵوی دەكاتەوە و دوو كچ لە گەڵتایە و...هتد ،ئەمە نەبوو بە هونەر بەڕاستی هونەر دەبێت پەیامی پێبێت ،ئامانجێك و مەبەستێكی هەبێت و خزمەتێك بە كۆمەڵگا بەگەیەنێت تۆ هیچ پەیامێك لەو شتانەدا نابینیت نەك هەر نایبینیت لەوانەشە كاریگەری خراپیشی لە سەر كۆمەڵگا هەبێت. پرسیار /وەكو كەسایەتێكی دی��اری كورد خ��اوەن جەماوەرێكی زۆری چ لە ب��ورای ه��ون��ەر و ب��وارەك��ان��ی ت���ردا و ئ��ای��ا وەك��و هونەرمەندان لە هەرچوار بەشی كوردستان تا ئێستا هەوڵێكتان داوە بۆ ئەوەی ماڵی ك��وردی یەكبخەنەوە و بە زمانی هونەر حەرەكەتەكانی ك���وردی ب��ە تایبەت لە رۆژهەاڵت لە یەكتر نزیك بكەنەوە بۆ زیاتر وەگ��ەڕ خستنی تێكۆشانی خۆیان؟ رۆڵی كارای حزبەكانی باشوور لەم پرۆسەدا چۆن دەبینیت؟ ـ لە راستیدا زیاتر لە شەوە هونەرییەكاندایە ،هەتاكو ئێستا وەكو هەنگاوێكی جددی كە بڵێی هەموو هونەرمەندان بێن و داواكاری پێشكەشی الیەنەكان بكەن ئەوە نەبووە ،بەاڵم هەر هونەرمەندێك لە جێگای خۆیەوە لە وتوووێژەكاندا بە تایبەت من كە پێشكەشكاریشم و پرۆگرامێك پێشكەش دەكەم زۆر جار لە بەرنامەكەمدا كەسانێك دێنم كە باس لە سەر ئەو مەسەلەیەی بەرژەوەندی نەتەوەییە دەك���ەن ،چونكە پێموایە چ��ارەس��ەری هەموو كێشەكانی میللەتی كورد گرێدراوە بە یەكێتییەكی نەتەوەییەوە ئەگەر ئێمە بتوانین یەكێتییەكی نەتەوەیی پێكبهێنین ئیتر نەیاران ئابەم شێوە ناتوانن بۆ بەرژەوەندی خویان میللەتی كورد بەكار بهێنن ،بۆ نمونە ئێستا هەلومەرجێكی هەستیار لە رۆژئاوای كوردستاندا هەیە ،دوژمنان خەریكی پیالنگێڕیین بە تایبەت حكومەتی توركیا ،ئەگەر گەلی ئێمە یەكگرتوو و هوشیار بن دوژمنان ناتوانن چیتر پیالن بگێڕن و میللەتی ئێمە بكەنە قوربانی ئامانجە گاڵوەكانی خویان .بۆ بەشی دووهەمی پرسیارەكەت ،لە ڕاستیدا من ناڵێم ئەم بەڕێزانە هەنگاویی نەتەوەییان هەڵنەگرتووە ،بەاڵم زۆر بە
Roji_Wilat@yahoo.com
هێواشی و زۆر كەمە ،هەرچەندە ئێكۆنۆمی دەور دەبینێت ،بەاڵم ئێكۆنۆمی لە خزمەتی بەرژەوەندی نەتەوەییدا پێویستە بێت ،نەك لە خزمەت شەخس یان حزبێكی تایبەتیدا .من باسمكرد ئێمە پێكەوە جوانین ك��ورد ی��ەك میللەتە و كوردستانیش یەك واڵتە ئەگەر كوردی پارچەیەك بەهێز بێت ك��وردی پارچەكانی تریش بەهێز دەب��ن ئەگەر كوردی پارچەیەك رۆشنبیر و پێشكەوتوو بێت كاریگەری لە سەر هەموو پارچەكانی تر دەكات، كورد پەیكەرێكە ئەگەر شكستێك بە سەر كوردی رۆژهەاڵت یان كوردی رۆژئاوا یان باكووردا بێت بە سەر پەیكەری كوردا هاتووە ،دەبێت ئەوان چ��اك بزانن كە دوژم��ن��ان ب��ەرژەوەن��دی كاتیان لە گەڵیاندا هەیە و دڵیان بەو دروشمە زریقە و بریقەدارانە خۆش نەبێت ئەو مەسەلەی ئێكۆنۆمییە و پەیوەندییە بازرگانییە لە بەرژەوەندی خۆیاندایە كە دەستی كورد دەگوشن كە چی لەو الشەوە رۆڵەكانی كورد دەكوژن .بۆ نمونە بەڕێز مام جەالل نەخۆشە لێرەوە هیوای تەندروستی بۆ دەخوازم، هەر یەكەم رۆژ ئەردوغان دەڵێت ئێمە ئامادەین باشترین دوكتور بنێرین و لەو الوە بچووكترین ئیمكاناتی دەرمانی لە باكووری كوردستاندا نییە یان لەو الوە خۆی دەچێت منداڵی كورد دەكوژێت و خەڵك بەدەستی بێكاری و بێ ئیمكانییەوە دەناڵێنێت ،درۆكانی زۆر روون و ئاشكرایە. پرسیار /لە ئێستادا سروود وتن بە شێوازی س��ۆران��ی(ك��رم��ان��ج��ی ژێ���رۆ) ل��ە رۆژه���ەاڵت و ب��اش��ووری ك��وردس��ت��ان ب��ۆ زۆر كەمە هۆكارەكەی بۆ چی دەگەڕێنیتەوە؟ ـ لە راستیدا ئ��ام��اژەت بە شتێكی ب��اش كرد، چونكە ئەو مەسەلەیە زۆر لەبەر چاوە ،هەرچەندە دوژمنایەتی لە گەڵ میللەتی كوردا زۆر قووڵتر بووەتەوە و دەبینین رۆژانە رۆڵەكانمان دەبەنە بەر پەتی سێدارە و رژیمە داگیركەرەكانی كوردستان لەو پەڕی وەحشی گەریدان بەرامبەر بە میللەتی ئێمە ،بەاڵم ئەوە كەوتۆتە سەر ئەو هونەرمەندانە كە هەست بە مەسوولیات دەكەن ،وەكو خۆم لە ئێستادا ئەلبۆمێكی تازەم بە دەستەوەیە تا نەورۆز باڵو دەبێتەوە )5( ،سروودی تێدایە ،سروودێكی بۆ شەهیدەكانی رۆبۆسكییە ،سروودێكی بۆ قەندیلە و سروودێكی بۆ شەهیدە و سروودێكیشی بۆ كوردستانە كە لە گەڵ جیهاندا دەدوێت و دەڵێت بۆ منتان ئاوەها پشتگوێ خستووە ،بۆیە پێم وایە هەتا چەوسانەوەیەك لەهەر بەشێكی كوردستان لە سەر كورد بێت سروودی شۆڕشگێڕانە كاریگەری خۆی هەیە و ئەوەش گرنگە بۆ دڵنوایی بنەماڵەی شەهیدان بە تایبەت دایك و خوشكی شەهیدان پێویستە هونەرمەند سروودی شۆڕشگێڕانە بڵێت. پرسیار /چۆن دەڕوانیتە ئەو كۆنسێرتانەی كە بۆ هونەرمەندانی بیانی وەكو فارس و عەرەب یان تورك لە باشووری كوردستان بەڕێوە دەچێت؟ ـ من ئەوە بە بێ فەرهەنگی دەزانم ،بەڕاستی ئەو كەسانە كە ئەو كارانە دەكەن بێ فەرهەنگن ،خویان نەناسیوە پرسیار لەوان دەكەم ،ئایا تا ئێستا بووە واڵتێكی عەرەبی یان واڵتێكی فارسی یان توركی گۆرانیبێژێكی بە ناوبانگی كورد بانگهێشت بكەن؟
Roji_Wilat@yahoo.com
دەبێت بیر لەوە بكەنەوە ئەوە جێگە لە بێ فەرهەنگی هیچی تر ناگەیەنێت راستە مەسەلەی ئێكۆنۆمی دەور دەبینێت ،بەاڵم تۆ هەر ئەو داهاتە كە دەستت دەكەوێت دەتوانیت بە هونەرمەندە كوردەكەش دەستت بكەوێت ئەگەر شتێكی رێكوپێك بكەیت، هەم هونەرمەندەكە قازانجی لێبكات و هونەرەكەی پێش بخات هەم نەوەی نوێش هوشیار دەبێتەوە و دەبێتە دڵسۆزی هونەری میللەتەكەی كە هونەر سامانێكی نەتەوەییە و هەم ئەو بێگانەپەرەستیشە لە ناو میللەتی ئێمەدا نامێنێت ،لێرەوە بەو كەسانە دەڵێم كە ئەمە كارێكی باش نییە و دژی میللەتی كوردە و هیچ قازانجێكی بۆ كۆمەڵگای كوردەواری نابێت ،تۆ كارێك دەكەی دەبێت ئەوە لە بەر چاودا بێت كە ئایا ئەم كارەی من چ قازانجێكی هەیە راستە لەوانەیە بۆ گیفانی قازانجی بێت ،بەاڵم بۆ میللەتەكە چ قازانجێكی هەیە. پرسیار /پێگەی ژنی كورد لە كوردستاندا لە ب��وارە جیاوازەكاندا بە تایبەتی بواری سیاسی و هونەری چۆن دەبینیت؟ ـ لە راستیدا جێگای رەخنەیە ،ئەو ڕێژەیەی كە پیاو لە بوارە جیاجیاكاندا هەن ژن كەمترە بە تایبەت لە مەیدانی هونەردا و لە مەیدانی سیاسەتدا زۆر كەمترن ،من مەبەستم زیاتر باشووری كوردستانە، بەاڵم لە باكووری كوردستان دەبینین رێژەیەكی زۆر كچ بەشدارن لە شۆڕشدا لە هەموو بوارەكاندا وەكو بواری هونەر و نزامی و سیاسیدا هەنگاویی باشیان هەڵگرتووە و هەر بۆیە ئەو شۆڕشە جەماوەریشە كە لە باكووری كوردستاندا هەیە رێژەیەكی بەرچاو ژنی تێدایە ،بەاڵم لە پارچەكانی تردا زۆر بەداخەوە جێگای ژن زۆر خاڵی دەبینم لەو بوارانەدا و هێشتا رۆژانە لە باشووری كوردستاندا مافی ژن پێشێل دەكرێت و ژن بە ناو نامووس دەكوژرێت كە ئەوە دیاردەیەكی ناشیرینە و كاریگەری زۆر خراپی هەیە لە سەر كۆمەڵگای ئێمە .هیوادارم ژنان خویان هەوڵی پێشخستنی خویان بدەن و ئەو كەسانەش كە مافی ژن بە گرنگ دەزانن مەبەستم پیاوانە هەنگاوێك هەڵبگرن بۆ ئەوەی ژن زیاتر بەشدار بێت لە هەموو كاروبارەكاندا.
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
33
دیدار
من زۆر جار كە دەچم سەردانی گەریال دەكەم ،رێژەیەكی زۆر كچ دەبینم لەوانەیە لە باشوورەوە كەمرت بێت ،بەاڵم لە رۆژهەاڵت و باكوورەوە زۆرن من پێموایە كارێكی پیرۆزە ،دیارە نەتەوەی كورد لە هەردوو رەگەز دەبێت وەكو یەك بەشدار بن لە شۆڕشدا .بانگەوازم بۆ ژنان ئەوەیە كە دڵسۆزی ئەو شۆڕشە بن هیچ نەبێت ئەگەریش بەشدار نەبن سەردانیان بكەن و پەیوەندییان هەبێت لە گەڵیاندا و بزانن چییان پێویستە یارمەتیدەر بن ،دەكرێت رێكخراوێكی ژنان لێرە دروست بێت بۆ ئەوە راستەوخۆ پەیوەندییان بێت پرسیار /روان��گ��ەی ب��ەڕێ��زت ب��ۆ گەریالی ژن لە تێكۆشانی گەلی ك��ورددا چییە و بانگەوازیت بۆ ژنانی كۆمەڵگا لەم قۆناغە هەستیارەدا و لە ناو حەرەكەتی كوردی كە بە حەرەكەتی ژنیش ناسراوە چییە لە بەشداری كردنیاندا؟ ـ لە راستییدا جێگای شانازییە ،من زۆر جار كە دەچم سەردانی گەریال دەكەم ،رێژەیەكی زۆر كچ دەبینم لەوانەیە لە باشوورەوە كەمتر بێت ،بەاڵم لە رۆژهەاڵت و باكوورەوە زۆرن من پێموایە كارێكی پیرۆزە ،دیارە نەتەوەی كورد لە هەردوو رەگەز دەبێت وەكو یەك بەشدار بن لە شۆڕشدا .بانگەوازم بۆ ژنان ئەوەیە كە دڵسۆزی ئەو شۆڕشە بن هیچ نەبێت ئەگەریش بەشدار نەبن سەردانیان بكەن و پەیوەندییان هەبێت لە گەڵیاندا و بزانن چییان پێویستە یارمەتیدەر بن ،دەكرێت رێكخراوێكی ژنان لێرە دروست بێت بۆ ئەوە راستەوخۆ پەیوەندییان بێت و وەكو لە پێشیشدا باسم كرد سەركەوتنی هەر پارچەیەكی كوردستان سەركەوتنی هەموو میللەتی كوردە. پرسیار /بەرنامەیەكتان لە كەناڵی نەورۆز تی ڤی هەیە ،پێشوازی گەل لەو بەرنامەی جەنابت كە بەرنامەیەكی فرە رەنگە و هەموو بوراەكان دەگرێتەوە چۆنە؟ ـ لە راستییدا نەورۆز تەڤی خۆی بینەرێكی زۆری هەیە لە بەر ئەوەی باسی كێشە نەتەوەیاتییەكان دەكات لە هەموو پارچەكانی كوردستان بە تایبەت رۆژهەاڵتی كوردستان ،بەرنامەكەی منیش كە بەرنامەیەكی راستەوخۆیە "ئێوارە باش" بۆ ()3 ساڵ دەچێت من پێشكەشی دەكەم دەتوانم بڵێم رۆژ بە رۆژ بینەری زیاتر بووە هەر لە تەلەفۆنەكاندا دەردەكەوێت كە لە هەموو جیهان و بە تایبەت لە كوردستانەوە بۆمان دەكرێت ،تا ئێستا كاریگەری باشی هەبووە لە هەموو بوارەكاندا و بە ڕای من سەركەوتوو بووە. پرسیار /تا ئێستا هەوڵتداوە بە یەكجاری
بگەڕێیتەوە نیشتمان؟ ئەگەر شتێكی وا بووبێت پێشوازی حكومەتی هەریم لەم بڕیارەی جەنابت چۆن بووە؟ ـ هەتاكوو ئێستا هیچ هاوكاریەك نەكراوم ،بە نیازم رۆژێك لە رۆژان بگەڕێمەوە كوردستان .هیوادارم خۆم بتوانم شتێك وەك پرۆژەیەكم هەبێت بۆ ئ��ەوەی پشت بە خۆم ببەستم ،پێم خۆشە كە هاتمەوە كوردستان خۆم داهاتم بێت و چاوەڕوانی كەس نەبم كە یارمەتیم بدات هەرچەندە ئەوە ئەركی سەرشانی حكومەتی هەرێمە من چەندین ساڵ كاری هونەریم ك��ردووە و خزمەتی گەل و نیشتمانم كردووە ئەگەر شتێكیشم بۆ بكەن مافی خۆمە ،بەاڵم تا ئێستا هیچیان بۆ نەكردووم. پرسیار /هەر كەسێك یەكەمێكی هەیە لە ژیانیدا ،كاك نەجمەدینی غواڵمی كێ بە یەكەم مامۆستای خۆی دەزانێت؟ ـ ئەو كەسەی زیاتر بایەخ بە مەسەلەی نەتەوایەتی بدات و هەوڵ بۆ ئەو مەسەلەیە بدات و دڵسۆزی گەل و نیشتمانی بێت من ئەوە بە یەكەم مامۆستای خۆم دەزانم. پرسیار /كاریگەری كەسایەتێكت لە سەر بووە بۆ پێشكەوتنت لە بواری هونەریدا؟ ـ نەخێر ،لە راستیدا من خۆم وەكو گوڵێكی كێویی خۆم بۆ خۆم ناسرام و لە سەر ئەركی خۆم بوو تا ئێستا هاتووم و كەس نەبوو یارمەتی من بدات. پرسیار /شانازی بە چییەوە دەكەیت؟ ـ شانازی بە بەرهەمەكانەمەوە دەكەم كە توانیومە چەندین ساڵ لەو بوارەدا خزمەت بكەم و بەردەوام بم .ئەوەی كە دەیبینم خەڵك رۆژانە خۆشەویستیم پێدەبەخشن زۆر جێگای خوشحاڵی و شانازیی بووە بۆم كە توانییومە شتێك بكەم بۆ میللەتەكەم. پرسیار /ئەو ساتەی كە خەمبار بووبیت چ شتێك غەمباری كردوویت؟ ـ تەنها ئەو كاتانە غەمبار دەبم كە داگیركەرانی ك��وردس��ت��ان ك��ە دوژم��ن��ی میللەتەكەمانن ئەو
دیدار
34
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
كارەساتانەی بە سەر میللەتەكەمان دێنن ،ئەو كارانە زۆر دەمباتە ناو فیكرەوە و ئازارم دەدات. پرسیار /مامۆستا لە چی پەشیمانی لە ئەزموونی سیاسی خۆتدا؟ ـ لەو شتانەی كە كردوومە هیچ پەشیمان نیم لە بەر ئەوەی هەمووی بوارێكی پیرۆز بووە ،هەمووی دەستكەوتی خۆی هەبووە راستە ئەو شۆڕشانەی من تێیدا بووم رێزم هەیە بۆیان هەمووی خاوەنی سەروەری خۆیانن و ئەمرۆ گەیشتوونەتە ئاستێك هەست بە مەسوولیات ناكەن ،بەاڵم رۆژانێك ئەوانە دڵسۆزی گەل و نیشتمان بوون و كاریگەریان لە سەر من بووە و منیش كاریگەریم لە سەر ئەوان بووە و لە هیچ پەشیمان نیم. پرسیار /ئاواتی گەورەت چییە؟ ـ رزگاری كوردستانە ،هیوام وایە میللەتی ئێمەش وەكو هەموو میللەتی جیهان ئازاد بێت و كوردستان بێتە یەك واڵت و سەربەست وەكو كورد لە واڵتی خوماندا بژین. پرسیار /مامۆستا چی پێویست بووبێت بیكەیت و نەتكردبێت؟ ـ من بەرهەمی زۆرم هەیە دەتوانم بڵێم ئەگەر ئیمكانیات هەبێت سااڵنە حەز دەكەم هەتا هێز و دەنگم تێدا مابێت بەرهەمێك باڵو بكەمەوە.
پرسیار /غوربەت چی پێبەخشیویت؟ ـ غوربەت خۆشەویستی واڵت��ی پێبەخشییوم مرۆڤ كە لە غوربەتدایە بەردەوام لە بیری غەمی واڵت و گەل و نیشتمانیدایە بە تایبەت من كە توانیومە بەردەوام بم لە سەر هونەرەكەم غوربەت پێیبەخشیوم كە زیاتر گەل و نیشتمان و خەڵكی خۆم خۆشویستبێت. پرسیار /دوا وتەت چییە؟ ـ بە گشتی داوا لە گەلەكەم دەكەم ،ئەوانەی كە گۆڤارەكەی ئێوە دەخوێنەوە بەراستی بایەخ بە مەسەلەی نەتەوایەتی بدەن هەندێك دیاردە هەیە لە ناو كۆمەڵگا وەك��و ئ��ەوەی كەسانێك هەن زیاتر بیر لە پارە و بەرژەوەندی دەكەنەوە بۆ نمونە لە باشووری كوردستان كەسێك كە كاری بازرگانی دەكات و دەرمانی بەسەراچوو دێنێت ئامادەیە میللەتی خۆی بریندار بكات و بیكوژێت بە مەرجێك قازانجەكە بخاتە گیفانی خۆی ئەمە شتێكی ئەوپەڕی نامرۆڤانەیە ئەگەر مرۆڤ هەست بە مەسوولیەتی(بەرپرسیاریەتی) نەتەوەیی بكات و خۆی بە بەشێك لەو گەلە بزانێت هیچ كاتێك ئەو كارە ناكات .جارێكی تر داوا دەكەم لە گەلەكەم و لە حزبە سیاسییەكان كە چارەسەری میللەتی كورد تەنها یەكگرتووییەكی نەتەوەییە.
Roji_Wilat@yahoo.com
هەندێك جاریش هەندێك چەواشەكاری دەبیرنێت بە تایبەت لە راگەیاندنە كوردییەكاندا كە هیچ پێوانەیەك نییە بۆ هونەرمەندی راستەقینە یان ئەو هونەرمەندانەی كە دەبێت وەكو نەوەی نوێ بێنە مەیدانی هونەرەوە دەبیرنێت شێوازی خۆی هەیە واتا تۆ گۆرانییەك دەڵێیت و یەكسەر كلیپێكی بۆ دەكەیت و تەلەفزیۆنێك باڵوی دەكاتەوە و دوو كچ لە گەڵتایە و...هتد ،ئەمە نەبوو بە هونەر بەڕاستی هونەر دەبێت پەیامی پێبێت ،ئامانجێك و مەبەستێكی هەبێت و خزمەتێك بە كۆمەڵگا بەگەیەنێت تۆ هیچ پەیامێك لەو شتانەدا نابینیت نەك هەر نایبینیت لەوانەشە كاریگەری خراپیشی لە سەر كۆمەڵگا هەبێت
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
Roji_Wilat@yahoo.com
35
دیدار
زەكی شەنگاڵی؛
ساڵی 2012ساڵی سەركەوتنی گەلی كورد بوو زەك���ی ش��ەن��گ��اڵ��ی ئ��ەن��دام��ی دەس��ت��ەی بەرێوەبەری كۆماجڤاكێن كوردستان لەم چاوپێكەوتنەی "رۆژی واڵت"دا ساڵی ()2012 هەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت ،ساڵی ()2012 ساڵی سەركەوتنی گەلی كورد بوو .زەكی هەروەها دەڵ��ێ��ت ،"2012":ساڵی ئیفالسی سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری و تێكچوونی پیالنەكانی دەوڵەتی تورك و حكومەتەكەی ئاكەپەش بوو". ئا /میدیا دێرسیم
پرسیار /بە گشتی لە بواری سیاسیدا ساڵی ( )2012ساڵێكی چۆن و بە چ شێوەیەكی تێپەڕ بوو؟ وەاڵم /بێگۆمان ساڵی ( )2012بۆ گەلی كورد و گەالنی هەرێمەكە ،رۆژهەاڵتی ناوین و مرۆڤایەتی ساڵێكی پڕ گرنگ بوو .تەنیا لە بواری سیاسیدا نا ،بەڵكۆ لە الیەنی سەربازی و ئابوری و تەنانەت لە بواری ئەخالقی و سایكۆلۆژیكیش تێكۆشانێكی مەزن بەرێوە چوو .بۆ هەموو كەسێك ئاشكرا بوو كە ساڵی ( )2012ساڵی ئیفالس كردنی سیستەمی مۆدیرنیتەی س��ەرم��ای��ەداری بوو. پێش هەموو شتێك لە كەسایەتی یونانستاندا، پاشان ئیتالیا ،ئیسپانیا ،ئیرلەندا لە بواری ئابوری بە قەیرانێكی گ��ەورەدا تێپەڕ بوون و ژیان .هەموو ئەو دەوڵەتانەی كە ناویانمان هێنا خۆیان هاوێشتە ئامێزی سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری و تەسلیم بوون و ئیرادەیانیان تێكشكاند .بەگشتی مرۆڤ دەتوانێـت بڵێـت نەتەنیا ل��ەب��واری ئابوریدا ،بەڵكۆ لە الیەنی سیاسی و ئەخالقیشدا لە قەیراندایە و كەوتۆتە رەوشێكی بێ چارەسەرییەوە .لەبەر ئەمەش هەموو پرسگرێكی خۆیان هێناوەتە رۆژهەاڵتی ناوین و هەوڵیاندا جارێكی تر لە رۆژهەاڵتی ناوین سودمەند بنەوە .بەرژەوەندی سیستەمی خۆی جارێكی تر لە هەرێمەكەدا گەرەنتی بكات و دەستی گەماری خۆی خستووتە ناو گەالنی هەرێمەكەوە .دەیانەوێت گەالن جارێكی تر بخەنە گیانی یەكتر و دەست بخەنە بیناقاقای یەكتر و لە بێ چارەسەریدا بیانهێڵنەوە و ئەوان تەنیا لە فكری بەرژەوەندی خۆیاندا بن و خۆیان زیاتر لە ناوچەكەدا بەجێ بكەن ،بەاڵم هەم لەبەر
الیەنی ئابوری و هەمیش لەبەر هەڵوەشانەوەی رژێمە كۆنەپارێزەكانی ناوچەكە ،سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەدارییە لەناو ئیفالسبووندایە. لە رۆژهەاڵتی ناویندا تێكۆشانێكی پڕ مەزن بەرێوە چوو .وەكو نمونە بە رووخانی رژێمی میسر و لە كەسایەتی حۆسنی مۆبارەكدا كە بە فرعۆنی هاوچەرخ بەناو دەك��را ،سیستەمی جیهانیش كەوتە هەڵوەشاندنەوە و ناكۆكی گەالن و سیستەمی كۆنەپارێز و دەوڵەتگەرا هەتا ئێستاشی لە گەڵدا بێت درێژەی هەیە .هەموو ناكۆكیەكان لە ئێستادا لە كەسایەتی سوریادا دیار دەبێت و بەردەوامە ،رەوشی سوریا كاریگەری لەسەر گەالنی ناوچەكە دابنێت و رژێمیش خۆی لە خۆیدا بەراستینەی رۆژهەاڵتی ناوین كاریگەر دەبێت .لە رۆژی ئەمڕۆماندا لە ناوچەكە شەڕێكی مەزهەبی لە ئارادایە ،لە ساڵی ()2012دا هەم سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری و دەوڵەتە
هەژمونگەراكان هەوڵیاندا ئەم شەڕە زیاتر گۆڕ بكەن و پێشیبخەن .ئەوەی كە پێشەنگایەتی ئەمەشی دەكرد ،واڵتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا و لە الیەنی مەزهەبیشەوە سوننە و دەوڵەتانی وەكو توركیا و عەرەبستان و قەتەر و تەریقەتی نەقشبەندی بوون .هەروەها بەرهەڵسەتكارانی سوریا وەكو ئیخوان المسلمین هەمویان لەبەرەیەكیدا جێ دەگرن .لە الیەكی ت���رەوە دەوڵ��ەت��ان��ی روس��ی��ا ،چین ،س��وری��ا و لۆبنان پاڵپشتی یەكتر دەكەن و وەكو الیەنی شیعە هەڵسوكەوت دەك��ەن .ئەم دەوڵەمەندی رۆژهەاڵتی ناوین لە بواری نەتەوەیی ،كۆمەاڵیەتی و ئایینییەوە ،مۆدیرنیتەی سەرمایەداری دەیەوێت هەمووی ئەمانە بەگوێرەی بەرژەوەندیەكانی خۆی رێكبخات و بەكاریان بهێنێت و لەسەر ئەو راستیانەدا دەیەوێت گەالن لە دژی یەكتر بەكار بێنێت و خۆی وەك��و شێری مەیدان و
دیدار
36
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
بەسااڵنە ناتۆ لە دژمان شەڕ دەكات و دەوڵەتی داگیركەری توركیش هێزی خۆی لە ناتۆ و مۆدیرنیتەی سەرمایەداری وەردەگرێت .تەنیا لە بواری لەشكەری و سەربازی نا ،لە بواری ماددی و مەعنەویشدا هێزی خۆی لە ناتۆوەوە وەرگرتووە و بەم شێوەیە لە دژمان شەڕی كردووە و پەالماری داوین هێزی سەرەكی دەركەوێتە سەر شانۆوەكە ،بەاڵم حیساباتی ئەوان یەكتری نەگرت و پێكنەهات، چونكە گەالنی هەرێمەكە خاوەن تێكۆشانن و ئازادی و دیموكراسیان دەوێت .لەبەر ئەوەش ئێمە دەتوانین بڵین مۆدیرنیتەی سەرمایەداری نەگەیشتە ئامانجەكانی خۆی و تێكۆشان لەسەر ئەم بنەمایەش درێژەی هەیە .لە كوردستانیشدا هەندێك كەس والیەن لە بەرەی شێعە و هەندێك ك��ەس و الیەنی تریش لە ب��ەرەی سووننەدا جێیان گرت .ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە كە بزوتنەوەكەی ئێمە بەشداری ئەو شەڕە مەزهەبییە نەبوو و خۆی پاراست و رێبەری ئۆجەالن هەمیشە ئەم هەڵوێستەی بزوتنەوەكەمانی وەكو رێبازی سێیەمین بەناو ك��ردووە .رێبازی سەربەخۆ و ئازادیخواز كە هەموو گەالن بتوانن بە ئازادانە بەیەكەوە بژین .ئەمەش بۆ بزوتنەوەكەمان بوو بە رێبازی تێكۆشان و ئەمەشمان بە بنەما وەرگرتووە و لەسەر ئ��ەم بنەمایەش ئێمە سیاسەتمان ب��ەرێ��وە ب���ردووە .بێگۆمان ئەمەش بۆ ئێمە شتێكی زۆر گرنگ و ژیانی بوو و هاوكات ئێمە لەم هەڵوێستەی خۆمانیشدا سەركەتوو بووین. تێكۆشان و ئیرادەی گەلەكەمان لەم قۆناخەدا هەرچی دەچ��وو بەهێزتر دەب��وو و بەهێزتریش دەبێت و ئەنجامی گرنگیش لەم بوارەدا بەدەست خراون .لە دژی داگیركاری توركیا لە ناوچەكە بزوتنەوەكەمان بە تێكۆشانێكی خاوەن بڕیار و بەهێز تێكۆشا .هاوكات گەلەكەشمان بە تێكۆشان و هێزێكی پتەوتر و خاوەن ئیرادە و بڕیارەوە تێكۆشانی ك��رد ،بێگۆمان حیسابی دەوڵەتی توركیاش لەم قۆناخەدا گەلێك بوو ،گۆشەگیری و تەجرید لەسەر رێبەر ئۆجەالن درێژەی هەیە. هەوڵیاندا گۆشار بخەنە سەر رێبەرمان و هەندێك تەعویزی (سازشی پێبكەن) لێوەربگرن و تەنانەت گەلێك هەوڵیاندا كە لە نێوان بەرێوەبەرایەتی بزوتنەوەكەمان و رێبەر ئاپۆدا ناكۆكی ئاوا بكەن. هەوڵیاندا سیاسەتی فەرمی و یاسایی كورد لەناو ببەن و نزیكەی دە هەزار كەسایەتی كوردیان خستە زیندانەكانەوە ،بە رۆژانە ،گۆشار دەخرێتە سەر بەرێوەبەرانی گۆڕەپانی سیاسی كوردان. هەوڵیاندا ئەم سیاسەتە بێ ئیرادە و پێشەنگ و بە تەنیا بهێڵنەوە و بزوتنەوەی ئازادیخوازی
لە دەرەوەی هاوسەنگیەكان بهێڵنەوە و لە دژی یەكتر بەكاریان بهێنن و رووبەرووی یەكتر رایانوەستێننەوە .هاوكات هێرشی مەزن لەسەر بزوتنەوەكەمانیان بەرێوە برد ،بە پێشكەوتووترین تەنكێكی شەڕ و بەهەزاران سەرباز لە زەوی و ئاسمانەوە پەالماریانداین ،بەاڵم بزوتنەوەكەمان لە دژی ئەم پالنی پاكتاوكاریە ،بەرخۆدانێكی مێژوویی پێشخست .هەم لە ب��واری سیاسی، سەربازی و هەمیش لە زیندانەكان و بەرخۆدانی بێ وێنەی گەلەكەمان لە هەر كوێیەك بوون بە ئیرادەیەكی پۆاڵیین و بە باوەڕی بە تێكۆشانی ئازادی و سەركەتوونەوە تێكۆشا و تێكۆشانی خۆی بەهێزتر كرد .بۆیە دەوڵەتی تورك لەم بابەتەدا ئەنجامێكی بە دەست نەهێنا .لە ساڵی ( )2012سەرەڕای هەموو هێرش و ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی داگیركەرانیش ،بەاڵم لە بەرامبەر ب��ەم��ەش ل��ە ه��ەم��وو ب��وارەك��ان��دا ب��ەرخ��ۆدان��ی گەلەكەمان و بزوتنەوەكەی پێشكەوت .لە مێژووی تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلەكەماندا ،مرۆڤ دەتوانێت ئیدعا بكات كە ئەمە یەكمجارە كە گەریال لە زۆرینەی ناوچەكاندا دەستپێشخەری دەخاتە دەستی خۆی و حاكم دەبێت .ئەرتەشی داگیركەریش بێ چارە بوو و ئەو ئیردایەی كە بتوانن پێ شەڕ بەرێوە ببەن تێكشكا و ئەمەش خاڵێكی زۆر گرنگ ب��وو .ه��اوك��ات پەالمارە ئاسمانیەكانیشیان هەموویان بێ ئەنجام بوون. بە گیان و رۆحێكی فیدایانە تێكۆشانێكی بێ وێنە ئەنجامگیر بوو .هەرچەندە بێ هیچ هۆكارێك بەهەزاران كەس لە سیاسەتمەدار ،پەرلەمانتار، ش��ارەدار و نوێنەرانی پێشەنگی گەلیان خستە زیندانەوە ،بەاڵم گەلی كورد و سیاسەتی فەرمی و یاسایی تەسلیمیەتی قەبوڵ نەكرد و ملكەچ نەبوو و ئەوانیش بەرخۆدانیان كرد .خۆی لەخۆیدا رێبەر ئاپۆ رۆژانە لە ناوبەرخۆدانێكی بێ وێنەدایە. وات��ا داگیركەر لە هیچ الیەنێكەوە نەگەیشتە ئامانجەكانی خۆی .بەرخۆدانی بزوتنەوەكەم هەم لە باكوری كوردستان و هەمیش لە ئاستی رۆژهەاڵتی ناوین لەسەر بنەمای رێبازی سێیەمین كە خۆسەری دیموكراتیكە بەرێوە چ��ووە .لە رۆژئ��اوای كوردستانیش دەستكەوتی مێژوویی بەدەستخراوە .لەهەر الیەنێكەوە بۆ گەلی كورد ساڵی سەركەوتن ب��وو .لە دەرەوەی ئێمەش گەلێك هێز و رێكخستن و دەوڵەتی داگیركەریش ئەمساڵ بە گوێرەی خۆیان هەڵدەسەنگێنن. ئەوانیش بەگوێرەی خۆیان هەندێك ئەنجام و ئانالیز پێشدەخەن ،بەاڵم زۆر گرنگ نییە ،كێ چی دەڵێت با بڵێت ،ئەمساڵ ،ساڵی سەركەوتن بوو و پێشكەوتنی زۆر مەزن و مێژوویی بەدەستخراون. ه��ەرچ��ەن��دەش ب��ە پ��ێ خواستەكانی ئێمەش ئەنجاممان بە دەست نەهێنابێت ،بەاڵم بە گشتی ئەمساڵ ساڵی سەركەوتوو بوو .بەتایبەتی ئەو بەرخۆدانەی لە زیندانەكاندا لەم دواییەدا نیشاندرا و بەدەهەزاران هەڤاڵ بەرخۆدانیان پێشخست،
Roji_Wilat@yahoo.com
كەوتنە مانگرتنی بێ كۆتایی و شەشت و هەشت رۆژ چاالكییەكەیان درێژەی كێشا ،ئەم بەرخۆدانە بە گیانێكی ئاپۆیی ،كەماڵ پیر ،مەزلووم دۆغانەوە پێشكەوت .بەراستی ئ��ێ��رادە و بەرخۆدانی هەڤااڵنی زیندان جارێكی تر خۆی سەلماند. ئەمەش لەسەر داگیركاری توركیا كاریگەریەكی مەزنی دان��ا .گەلەكەمان و بەرخۆدانڤانانی و دۆستانیشی گەلێك كەیف خۆش و بەهێزتر كرد. هەر لەبەر ئەمەش لەم بەرخۆدانە خاوەنداریان ك��رد .بەتایبەتی لەهەرچواربەشی كوردستان گەلەكەمان خاوەنداری لەم بەرخۆدانەیان كرد و لەناو چاالكیدا بوون .ئەمەش لە هەرچواربەشی كوردستاندا گیان و رۆحێكی نەتەوەیی ئافراند و ئەمەش بۆ ئێمە گەلێكی گرنگ و بەواتا بوو .هاوكات لە ئاستی ناونەتەوەییدا و گەلێك دۆستی گەلەكەمان و بزوتنەوەكەمان ،رۆشنبیر و ئاكادیمیسین ،سیاسەتمەدار و رێكخستنەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەهەزاران كەس خاوەنداریان لەم چاالكییە كرد و ناڕەزاییەتی خۆیان نیشاندا لە دژی دەوڵەتی توركیا و حكومەتەكەی ئەردۆغان و دۆستایەتی خۆیان دووپات كردووە ،بۆ ئەوەش بەرخۆدانی زیندانەكان بۆوە هۆی سەرهەڵدانێك. لە مێژووی ئێمەدا ئەمە ج��ارێ یەكەمینە كە بەرخۆدانی زیندانیان كاریگەرییەكی ئەوەندە مەزن ئاوا بكات ،ئەمەش لە ئاستی خۆیدا بەرخۆدانێكی مەزن و سەركەوتنێكی مەزن بوو. پ��رس��ی��ار /رەوش�����ی س��ی��اس��ی ب��اش��وری كوردستاندا چۆن شیرۆڤە دەك��ەن ،یان خۆد خوێندنەوەتان بۆ سیاسەتی باشوری كوردستان چییە؟ وەاڵم /لە باشوری كوردستان رۆژەڤی سیاسی گەلێك گەرم بوو و ئەمەش گرنگی خۆی هەبوو. قۆناخێكی مێژوویی دەژین .بە تێكۆشانێكی مەزن گەلی كورد بە دەی��ان ساڵە قوربانێكی زۆری داوە .هاوكات دەرفەتی مێژووییش هاتۆتە ئاراوە و لە ئەنجامیشدا خاكی كوردستان ئازاد بووە و ستاتۆیەك بەدەستهاتووە ،بەاڵم هەر كەس باش دەزانێت كە باشوری كوردستان نیوبەنیو ئ���ازادە ،چونكە هەتا ئێستا نیوی لە خاكی باشوری كوردستان بندەست و ئازاد نەكراوە. گەلەكەشمان ئەم یەكە باش دەزانێت .دەوڵەتی ئێراق ،سیاسەتمەدار و هەر كەسەش ئەمە باش دەزانێت و تێدەگات .ئەمەش هەتا ئێستا وەكو ناڕەزایەك و ناكۆكیەك ماوەتەوە و هەمیشەش لە رۆژەڤدایە و گرنگی پێدەدرێت .وەكو ئاشكرایە لەم ماوەی دواییدا حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند لەبەرامبەر بەیەك راوەستاون و رووبەروویەكتر بوونە ،تەنانەت هەتا ئاستی شەڕیش پێشكەوتن .بێگۆمان هەر لە كۆنەوە مافی گەلی كورد هەیە كە وەكو هەموو گەالنی تر لەسەر خاكی خۆی بە ئازادانە بژی .لەسەر ئەم بنەمایەدا هەتا ئێستاش بەردەوام لە تێكۆشاندایە.
Roji_Wilat@yahoo.com
بێگۆمان ئێمە دەمانەوێت گەالنی هەرێمەكە و بەتایبەتی گەلەكەمان لە باشوری كوردستان و گەلی عەرەب پرسەكانی ناوخۆییان بە شێوەی دانوستاندن و ئاشتیانە چارەسەر بكەن ،نە بە شێوەی شەڕ و شۆڕ ،چونكە گەالنی ئێراق لە كاتی رژێمی هەڵوەشاوەی سەددام دا رووبەرووی گەلێك كۆمەڵكۆژی بوونەوە .هەموویان بەیەكەوە زۆر و زۆڵمی سیستەمیان بینی و ژیانیان كرد .نابێت لەمڕۆ بە دواوە لەبەرامبەر بەیەكتر دۆژمنایەتی پێشبخەن ،ناكۆكی نێوان گەالن دەبێتە هۆی نانەوەی شەڕ و ئاژاوە و داگیركەران و نەیاران لێ سودمەند دەبن .هەرچی ناكۆكیش هەبێت، پێویستە بە شێوەی ئاشتیانە و دانوستاندن و بە هۆشیاریەكی سیاسی چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، چونكە رێگەی هەرە راست و دروست ئەمەیە. لە گەڵ هەمووی ئەمانەشدا دەبێت گەلی كورد مافی خۆی بزانێت و بیپارێزێت ،ئەمەش شتێكی پیرۆز و پێویستە .لە ساڵی ( )2012ئەم رەوشە درێژەی كێشا ،بەاڵم سەرەڕای ئەوەش هەمیشە دەستی داگیركەری لە كوردستاندا هەبووە و دەوامی كردووە و دەیانەوێت هەندێك ناكۆكی بە گوێرەی ب��ەرژەوەن��دی خۆیان بەكار بێنن، ئاڵۆزی پێشدەخەن و سەقامگیری ناهێڵن و ئەم سەنگەرەی كە لە باشوری كوردستاندا بە دەستی كورد كەوتووە هەوڵدەدەن خراپی بكەن. لەمڕوەوە زۆر ناكۆكی دەئافرێنن و بەكاریان دێنن.بەتایبەتی دەوڵەتانی هەرێمی لە وانە توركیا و ئێران و هێز نێودەوڵەتیەكان گەلێك پیالنیان لەسەر كوردستان هەیە .هەرچەندە لەم دواییەدا هەندێك حزب و الیەن هاتنە الی یەكتر و ل��ەدەوری یەكتر كۆبوونەوە ،بەاڵم سەرەڕای ئەوەش بەالی هەركەس ناكۆكییەكانیان ئاشكرایە. مێژوو و راستی كوردستانیش هەموو الیەك ئاگادار دەكاتەوە كە لەمێژوو دەرس وەرگرن. لەبەر ئەمەش پێویستە هەموو حزب و الیەنەكان بێنە الی یەكتر و یەكێتی خۆیان بەهێزتر بكەن. وەكو هەموو گەالنی دنیا كوردانیش لەناوخۆدا كۆنفرانسی نەتەوەیی خۆیان دامەزڕێنن ،بەاڵم هەتا ئێستاش هەندێك ح��زب ل��ەم راستیە بەدوورن ،ئەمەش مرۆڤ تۆڕە و نارەحەت دەكات و پێویستە رەخنە بكرێن .پێویستە گەلی كورد بە گشتی لە رێگەی ئەم كۆنفرانسەوە ئێرادەی خۆیان یەكبخەن .هەرچەندە ل��ەم ئەمساڵدا هەوڵدان هەبوو سەبارەت بە بەستنی كۆنفرانسی نەتەوەیی ،بەاڵم نەمانتوانی ئەم یەكە بەجێ بهێنین ،هۆكاری ئەمەش گەلێكن .هەروەها لە باشوری كوردستان سیستەم هەتا ئێستا بە شێوەیەكی باش بەجێ نەبووە .بۆیە هەتا ئێستا كۆمەڵێك پرس لەوانە تەندروستی ،كۆمەاڵیەتی، سیاسی و ئابووریش لەئارادان .بۆیە لەبەرامبەر بەم كەموكوڕیانە ،ناڕەزایەتی بوونی كۆمەڵگە هاتە ئاراوە .بەتایبەتی لەبواری دیموكراتیكبوونی كۆمەڵگادا ،الیەنی دیموكراسی چەندە تەشەنەی
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
سەندووە و پێشكەوتووە ،جێگای پرسە .گەلیش چەندە دەتوانێت ،نارەزایی بوون ،داخواز و چەندە دەتوانێت داواكارییەكانی بە شێوەیەكی ئاسان و بە ئیرادەیەكی ئازاد و دیموكراتیك بكاتە رۆژەڤ و باسیان لێوە بكات جێ پرسیارن؟ .لەم بوارەدا گەلێك پرسگرێك هەیە .ئەگەر لە باشوری كوردستاندا گەل ئازاد و كۆمەڵگاش دیموكراتیك ببێت ،پێویستە حكومەت گوێ بە جەماوەر بدات و بە شێوەیەكی دیموكراتیك نزیكی داخوازییەكانی ببێتەوە .پێویستە گەلەكەمان لەهەر بوارێكدا خۆی بەرێكخستن بكات و ئ��ازاد بژین .مافی جەماوەر هەیە كە بەشداری هەموو بڕیارێك ببێت. بەم شێوەیەك كوردستان دەتوانێت مەزن ببێت و پێشبكەوێت و سیستەمیش بەجێ بكرێت. بێگۆمان پرسگرێك هەیە ،بەاڵم ئێمە نەبینە هۆكاری هەڵگیرساندنی ش��ەڕ ،یان براكۆژی. دەبێت بە رێگای برایەتی و بە شێوەیەكی لۆژیكی و هۆشیاری دیموكراتیك پرسەكانی خۆمان چارەسەر بكەین .لە باشوری كوردستان رەوشی سیاسی گەلێكی هەستیارە و لەو قەناعەتەشداین كە ئەو كێشە و ئاڵۆزیانەشی كە هەیە بە رێگای دۆستانە و برایەتی چارەسەر بكرێن. پرسیار /دەسكەوتی گەلەكەمان لە ساڵی رابردوودا چی بووە ،یان خۆد چی بە دەست هێناوە؟ وەاڵم /لە ساڵی ()2012دا گەلی كورد گەلێك دەسكەوتی بەدەستهێناوە .ئەمڕۆكە لە رۆژئاوای كوردستان دەرفەتی مێژوویی خۆلقاوە ،بەڵكۆ لە مێژووی گەلەكەماندا ئەمە جاری یەكەمە كە دەرفەتێكی مێژوویی بۆ گەلەكەمان رەخساوە. ل��ێ��رەدا گرنگ ئ��ەوەی��ە كە ل��ەم دەف��ەت��ەدا بە سیاسەتێكی راست و دروست ،گەلەكەمانی لێ سودمەند بكەین ،چونكە ئێدی گەلەكەمان شایانی ئەوەیە كە لە مێژوودا خاوەن ستاتۆیەكی ئازاد و دیموكراتیك بێ و سیستەمی خۆی بۆنیاد بنێت و ئەمەش بە دۆست و دۆژمن بداتە قەبوڵكردن. لەسەر ئەم بنەمایەش سیاسەتێك كە پەیڕەو بكرێت گەلێك گرنگ بوو .پارادایمی رێبەرایەتی ئێمە بۆ گەالنی ناوچە و دنیاش ئەوەیە كە گەالنی هەرێمەكە بە شێوەیەكی ئازادانە لەناو كەش و هەوایەكی ئازاددا و بە برایەتی بەیەكەوە بژین و ئازاد بن و كۆمەڵگەش بەیەكەوە دیموكراتیك بكەن. سیاسەتێك بەم شێوەیە بەرێوە چوو ،بەتایبەتی نزیكایەتی بزوتنەوەكەمان لەم چوارچێوەیەدا بوو .لە رۆژئاوای كوردستان هەم پەیەدە(پارتی یەكێتی دیموكراتای و هەمیش تەڤ دەم(تەڤگەری كۆمەڵگای دیموكراتی) بە گوێرەی پارادایمی رێبەر ئۆجەالن سیاسەتیان بەرێوە برد .هاوكات راست بوونی ئەم سیاسەتەش بۆ هەموو كەس سەلمێنرا لەبەر ئەمەش گەلێك هێز هەوڵیاندا پەپەدە و تەڤ دەم تەحریك"هانبدەن" بكەن و گەلێك كەسیش
37
دیدار
لە ساڵی ( )2013هیوادارین كە داگیركەران لەسەر كوردستان لەناوبچن و گەلەكەمان بە ئازادی بژین .ئێمە تێكۆشانەكەشامن لەسەر ئەم بنەمایە بەرێوە دەبەین .هاوكات باشور و خاكەكەی ئازاد بێت و لەبندەستی رزگاری بێت و كوردستان بەگشتی ببێتە یەك .گەالنی هەرێمەكەش لە تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسیدا سەركەون و بگەنە ئەنجامێكیباش لە دەرەوەی چوارچێوەی رەخنە زۆر شتی نابەجێیان باس كرد و ناووناتۆرەیان هەڵواسی. دەیانووت ،پەكەكە كەوتووتە بن كۆنترۆڵ هەندێك لە دەوڵەتان لەوانە دەوڵەتی سوریا لە گەڵ ئەواندا هاوپەیمانیان سازكردووە .بۆ چی لە كاتی خۆیدا راپەڕین پێشناخەن؟ بۆ چی وەك��و پێویست بەرخۆدانی پێشناخەن؟ رەخنەی بێ بنەما و هیچ و پۆچی زۆریان ئاراستەمانیان كرد ،بەاڵم قۆناخ ئەو رەخنە نابەجێ و هیچ و پۆچانە و نیەتە گاڵوانەی ئاشكرا كرد و رووی راستەقینەی ئەو الیەنانەشی ئاشكراتر كردەوە .بێگۆمان ئەم رەخنانە هیچ بنەمایەكی راستیان نەبوو .پێویستە گەل و رێكخستنە كوردیەكان لە مێژوو دەرس وەرگرن .هەمیشە نەبنە سوتەمەنی و بنكەوتن و لەناوچوون .دەبێت ئێمە لە تێكۆشانی خۆمان ئەنجام بەدەستبخەین .لەبەر ئەوەی گەلەكەمان شایانی ئەوەیە كە لەم تێكۆشانەدا بەسەركەتوویی دەربچێت .رێكخستنێك وەكو پەكەكە لەم بابەتەدا خاوەن ئەزموون و گەلێك تەجرۆبەیە ،ئێدی ئێمە گەیشتووینەتە ئەو ئاستە لە ئاگاهی .كاتێك چاوێك بە رۆژهەاڵتی ناویندا بخشێنین ،نزیكەی بیست و دوو دەوڵەتی عەرەبی هەیە ،لەسەر ناوی گەلی عەرەب چەندەش حزبی كۆنەپارێزیش هەبن لە چوارچێوەیەكی هەڵەشدا هەڵسوكەوت بكەن ،هەرچەندە ماوە لەناو ئەو دەوڵەتانەدا، دوو سێ دەوڵەت زیاتر لەو پارت و رێكخستنە كۆنەپارێزانە پشتگیری خۆیان هەر دەكەن ،بەاڵم هیچ كەس و الیەنێك لە پشتی پەكەكە و حزبە كوردیەكاندا نییە .هیچ دەوڵەتێك پشتگیری ئێمە ناكات .بە پێچەوانەوە هەموو كەس دۆژمنی ئێمە دەك��ەن .بۆیە ئێمە ناچارین بە گوێرەی ئەمە پالن و سیاسەتی خۆمان بە شێوەیەكی جددی بەرێوە ببەین .لەبەر ئەمەش هەستیاری و بڕیار گەلێك پێویستە .لەسەر ئەم بنەمایە سیاسەتمان بەرێوە بردووە ،گەلی كورد پشتی خۆی بە كەس نابەستێت و هیوای بە كەسیش نییە و ناكات. گەلی كورد بە ماف و سیاسەتی خۆی باوەڕە و باوەری بە سیاسەتكردنی خۆشی هەیە .واتا
ديدار
38
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
نەكەوتە شەڕێكی مەزن نە لە گەڵ دەوڵەتان و نەش لە گەل گەالنی تردا .لە هەمانكاتدا زەرەی زۆریشیان نەكرد ،بە پێچەوانەوە بە تێكۆشان و خاوەن بڕیاربوون گەلەكەی بەرێكخستن كرد .لە رۆژئاوای كوردستان خاكی كوردستان رزگار كرا ئەمەش بۆ ئێمە گەلێك گرنگ بوو .پاراستن و بەجێكردنی سیستەم و ناساندنی سیستەم بە جەماوەر و بە جەماوەركردنی سیستەم وەكو تێكۆشانێك لە الیەن پەیەدەوە بەرێوە چوو و لەسەر ئەم بنەمایەش تێكۆشانەكەمان بەردەوام دەبێت. دەوڵەتی تورك نایەوێت لەسەر ناوی كورد و كوردستان لە هیچ جێگایەكی دنیادا ستاتۆیەك ئاوا بكرێت .بەتایبەتی لە رۆژئ��اوای كوردستان نایەوێت بە هیچ شێوەیەك ستاتۆیەكی بەم شێوەیە ئاوا بێت .لەبەر ئەمەش گەلێك حزب و هێز لە رێگەی پارەوە بە خۆی دەبەستێتەوە و یارمەتی ماددیان دەدات و پڕچەكیان دەكات. ه��ەر رۆژە ئەوانە ئامادە دەك��ەن هەتاكو لە دژی ك��وردان بە كاریان بهێنن .بەتایبەتی لە دژی پەیەدە و تەڤدەم جموجۆڵ بكەن و ئەو هێرشانەشی لە حەلەب ،عەفرین و سەرێكانی پێكهاتن لەوانە بوون ،بەاڵم گەلەكەمان بەرخۆدانی كرد و یەكینەكانی پاراستنی گەل" یەپەگە"ش بەرخۆدانێكی مێژوویی نیشاندا .وەاڵمێكی مێژووی هەم بەو هێرشبەرانە و هەمیش بەو حزبە بەكرێگیراوانەیاندا .لەم چوارچێوەیشدا ئەنجامیان وەرگ��رت ،بەاڵم هەرە خراپ چی بوو؟ هەندێك كەس و حزب لەسەر ناوی كوردایەتی ،وەكو پارتی ئازادی جارجاران بە شێوەیەكی ئاشكرا و جارناجاریش بە شێوەیەكی نەهێنی لەو پەالمار و هێرشانەی سەر گەلەكەمان جێ خۆی دەگرێت و نیشانیاندەدا كە گوایا لە گەل ئەرتەشی ئازاددا هەڵسوكەوت دەكەن و لە هەمانكاتیشدا ئەرتەشی ئازاد ئەوانی قەبوڵ نەدەكرد .لەبەر ئەوەش ئەوانە گەلێك مرۆڤی رووڕەش و گەمارن ،بەراستی ئەو كەسانەی لە ناو ئەرتەشی ئازاددا بەجێ دەبوون بۆ گەلی كورد زۆر خراپ بوون .لەبەر ئەوەی كە لەم ماوەیەدا رۆڵێكی خیانەتكارانەیان لە ئەستۆ گرت و گەلەكەشمان راستی ئەو هێزانەی دی. لەوباوەڕەشدام كە ئەوانیش گەلێك ئەنجامیان بەدەستخست .گەلەكەمان لەم بابەتەدا گەلێك بەئاگایە و لە مێژووش دەرس��ی دەرخستووە.
باكوری كوردستان میرسی كوردستانە. ئاشكرایە كە میرس بۆ عەرەبەكان خاوەن پێگەیەكی سرتاتیژیكە ،بۆ كوردانیش باكوری كوردستان هەمان رۆڵی هەیە .هەتاكو باكوری كوردستان ئازاد نەبێت ،بەشەكانی تر ئازادی نابینن و بەراحەتی ناژین
هەروەها گەلەكەشمان نەبێچارەیە و دەتوانێت خۆی بپارێزێت .بێگۆمان هێزە نێودەوڵەتیەكان و هێزەكانی دەرەوە و گەلی كورد واتای ئەمە باش دەزان��ن ،بەاڵم ئەمەش نە هەر شتێكە .ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە گەل بتوانێت خۆی بپارێزێت، خۆی بەرێكخستن بكات و خاوەن ئیرادەی خۆی بێت .لەبەر تێكۆشانی گەلەكەمان كە سەر بنەمای مافداربووین بەرێوە دەچێت ئەگەر خۆی بەرێكخستن و خاوەن بڕیاری خۆی بێت و خۆی بپارێزێت هیچ هێزێك ناتوانێـت لەبەرامبەری بێتە ئاستەنگ و ناتوانێت تێكۆشانەكەیان ئاستەنگ بكەن ،بەڵكۆ بتوانن زەحمەتی و ئاستەنگی دەرخەن ،بەاڵم ناتوانن ئەنجام وەرگرن .لەبەر ئەمەش پێویستە گەلەكەمان خاوەن بڕیار بێت، هەروەها دەبێت گەلەكەمان لە بەشەكانی تری كوردستانیش لەم راستیە خاوەنداری بكەن و بیپارێزن و پشتیوانی گەلەكەمان لە رۆژئ��اوای كوردستان بكەن ،چونكە لەم بەشەی كوردستان هێدی هێدی بەجێ بوون پێكدێـت و پرسگرێكی كۆمەاڵیەتی دێنە ئاراوە ،لەبەر ئەمەش پێویستە سنورەكانی ب��اش��وری كوردستانیش ب��ەرووی گەلەكەماندا بكرێنەوە ،چونكە ك��ردن��ەوەی سنورەكان بەرووی گەلەكەماندا بەواتای گیانی نەتەوەیی و بەرپرسیاریەتی نەتەوەییە .ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە گەلەكەمان زیاتر لەهەر كاتێك نزیكی یەكتر ببنەوە .دەبێت هەموو خۆشی و ناخۆشی ،ئێش و ئازاری یەكتر بەیەكەوە دابەش بكەن .مێژووش ئ��ەم ئەركەی خستۆتە سەر شانمان و داوای وەاڵمدانەوەمان لێدەكات و ئەو پیالن و پیالنگێڕیانەی لەسەر گەلەكەمان بەرێوە دەچن بەیەكەوە هەڵوەشێنن و پۆچەڵی بكەنەوە. لە ساڵی ()2012دا پێشكەوتنی ه��ەرە مەزن لە رۆژئاوای كوردستان و پاراستنی رێبەر ئاپۆ ب��وو .ه��ەروەه��ا ئ��ەو هێرش و پیالنانەی سەر بزوتنەوەكەمان پۆچەڵ كرانەوە و ئەنجامێكی مێژوویی هاتۆوەتە ئاراوە ،لەبەر ئەمەش ئەمساڵ، ساڵی سەركەتوون بوو بەنیسبەت گەلەكەمان و بزوتنەوە ئازادیخوازەكەی. پ��رس��ی��ار /ئ��ەو پیالنە ن��ێ��ون��ەت��ەوەی��ی و هەرێمیانەی لەبەرامبەر بە بزوتنەوەكەتان ل��ە چ ئاستێكدایە و تێكۆشانی ئێوە لەبەرامبەر بەم یەكە چۆن دەبێت؟ وەاڵم /نە تەنیا ئەمڕۆ ،بەڵكو بزوتنەوەكەمان، رێبەرایەتی و گەلەكەمانیش بەتەنیا لەبەرامبەر بە داگیركەری توركیا خاوەن تێكۆشان نەبووە، بەڵكۆ تێكۆشانەكەمان لەبەرامبەر بە ناتۆ بووە. بەسااڵنە ناتۆ لە دژمان شەڕ دەكات و دەوڵەتی داگیركەری توركیش هێزی خ��ۆی لە ناتۆ و مۆدیرنیتەی سەرمایەداری وەردەگرێت .تەنیا لە ب��واری لەشكەری و سەربازی نا ،لە بواری ماددی و مەعنەویشدا هێزی خۆی لە ناتۆوەوە وەرگ��رت��ووە و ب��ەم شێوەیە لە دژم��ان شەڕی
Roji_Wilat@yahoo.com
كردووە و پەالماری داوین .لەبەر ئەمەش پیالن و پیالنگێڕی نێودەوڵەتی نەك ئەمڕۆ ،بەڵكۆ هەر لە دامەزراندنی بزوتنەوەكەمانەوە هەتا ئەمڕۆ بەدەوام دەكات و بە پێ قۆناخ لە شێوازدا گۆڕانكاری پێكهاتبێت ،بەاڵم ئەم پیالنانە هەمیشە لە رۆژەڤدا بوونە .لە گەڵ ئەمەش لە ئاستی هەرێمیدا گەلێك پیالنگێڕی بەرێوەچوونە .نمونە لە كاتی سەددام حسین ،دەوڵەتی داگیركەری تورك و لەم سااڵنەی دواییدا رژێمی سوریا و جارناجاریش دەوڵەتی ئێران هەركاتە ئەم چوار دەوڵەتانە لەبەرامبەر بە بزوتنەوەكەمان بوونەتە یەك و پیالنگێڕی هاوبەشیان پێشخستووە و هەوڵیانداوە لە دەرەوەی هەموو پرەنسیپێكی ئەخالقی بەیەكەوە ئەنجامگیری بكەن .ئامانجی ئەو پیالنانە چی بوو؟ دەیانەوێت بزوتنەوەكەمان تەسفیە بكەن و ئیرادەی گەلەكەمان تێكبشكێنن .هەروەها گەلەكەمان لە ئاستی كوردستاندا خاوەن ئیرادە نەبێت و هەمیشە لە نێوان خۆیاندا رووبەرووی لەناوبردن و تواندنەوە و قڕكردنیان بكەنەوە. بۆ ئەوەی پەرە بە پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆیان بدەن ،هەركاتە ئەم پیالنانەیان داڕشتووە، بەاڵم ئەمڕۆ ئیدی داگیركەرانی سەركوردستان لە یەكتر ناكەن و ئەمەش بۆ ئێمە دەرفەتێكی مێژووییە .نمونە ،رەوشی سوریا لە پێش چاوانە. بەرو هەڵوەشاندنەوە دەچێت .تەنیا دیار نییە كە كەی و بە چ شێوەیەك لەناو بچێت ،لەبەر ئەوەی كە رێگایەكی تریان لەبەردەمدا نییە ،بەناچاری هەر هەڵوەشێت و لەناو بچێت .لەم قۆناخەشدا دەوڵەتی تورك و سوریا لە یەكتر ناكەن و یەكتر قەبوڵناكەن .لە گەڵ ئەوەشدا ناكۆكی نێوان ئێراق و توركیادا هەیە .واتا لە نێوان دەوڵەتانی داگیركەردا تێكهەڵچوون و ناكۆكی هەیە .بۆیە پێویستە گەلەكەمان و بزوتنەوەكەی و هەموو رێكخستن و حزب و الیەنی تریش كە خاوەن تێكۆشانی ئازادین لەم رەوشە سودمەند بن و دەرفەتەكە بەباشی هەڵسەنگێنن و بەكاری بهێنن. پیالنی نێودەوڵەتی و هەرێمی هەمیشە لە دژمان بەرێوە چووە و بەردەوامیش دەكات .تەنانەت پێویستە گەلەكەمان و مرۆڤایەتی ئەو پیالنگێڕیە مەزنەی لەسەر رێبەرمان"رێبەر ئۆجەالن" بەرێوە چ��ووە و بە پیالنێكی نێودەوڵەتی رێبەرمان دەستگیركراوە لەبیر نەكەن ،چونكە دەستی هەرێمیش لەم مەسەلەیەدا هەبوو .دەوڵەتی توركیاش ئاشكرایە كە بەتەنیا نەیدەتوانی ئەم پیالنە سەربخات و پێكبهێنێت .ناتۆ ،ئیسرائیل، ئەمریكا و گەلێك دەوڵەت ،كەس و الیەنی تر لەم پیالنگێڕییەدا دەستیان هەبوو .ئەمڕۆش نایانەوێت بەپێشەنگایەتی بزوتنەوەكەمان لە كوردستاندا ستاتۆیەك بۆ گەلەكەمان ئاوا بكرێت ،چونكە ترسی ئەوان لە سیستەمی ژیانی ئێمە هەیە .ئێمە لە دژی ژیان و سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەدارین و خاوەن سیستەم و ژیانێكی نوێین .هاوكاتیش ترسیان لەو ئەخالقە هەیە كە ئێمە ئافراندوومانە،
Roji_Wilat@yahoo.com
بۆیە ئەم پیالنگیڕییە هەر بەردەوام دەكات .لە گەڵ ئەوەشدا توركیا لە بواری ژئیۆپۆلیتیك و جۆگرافیاوە خاوەن رۆڵێكی ستراتیژیكە .بەشێكی توركیا هاوسنۆری ئەوروپایە و لەبەر ئەوەش بازاری هەرە مەزنی مۆدیرنیتەی سەرمایەداریە و ئەوانیش نایانەوێت لەبەر ب��ەرژەوەن��دی خۆیان دەستی لێبەردەن .لەبەر ئەم یەكەش هەموو پیالنێكی هاوبەش لەسەر گەلی كورد و بزوتنەوەكەمان بەیەكەوە بەرێوە دەبەن .لەسەرەتادا هەوڵیاندا بە رێبەرایەتی ئەرێ ،بە پەكەكە نە ،بە پەكەكە ئەرێ و بەكەسی تر نابێت هەوڵیاندا چارەسەری مەسەلەكە بكەن ،بەاڵم ئیدی ئێمە گەیشتینە ئاستێك و هەموو دنیا دەبینێت كە لە دەرەوەی رێبەر ئاپۆ و پەكەكە دۆزی كورد و كوردستان و بەتایبەتی لە باكوری كوردستان نەمۆمكینە چارەسەر بێت .ئامانجی ئێمەش دانە قەبواڵندنی رێبەرایەتیمانە بەوان .با ئیدی لەگەڵ رێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەكەمان مۆزاكرە دەست پێبكات و ئازادی رێبەرایەتیمان و پرسی كورد بەیەكەوە ئەنجامگیر بێت .لەسەر ئەم بنەمایەش تێكۆشان دەكەین، لەبەر ئەوەش زۆرینەی ئەو پیالنانەی لەسەرمان بەرێوە دەچێت ،پۆچەڵمان كردۆنەتەوە ،چونكە پیالنگێڕی نێودەوڵەتی بە شێوەیەكی ئاگاهانە و زۆر هەستیار و فرەالیەن و قوڵ و بە شێوەیەكی نوێ لەسەرمان بەرێوە دەچێت .هەتا ئێستاش دەتوانین بڵێن كە تێكۆشانمان لەبەرامبەر بەم یەكە بەردەوام دەكات .دەمانەوێت بە هۆشمەندی و لۆژیك لە دژی ئەم پیالنگێڕییە تێبكۆشین و دۆژمن تەنگاو بكەین و دۆستانی خۆمان زیاتر بكەین و سیاسەتێكی بەرفراوان و ئەنجامگیر پێشدەخەین .هاوكات پێویستە ئێمە باوەڕمان بە خۆمان هەبێـت ،ئەگەر ئێمە راستیەك ئیفادە دەكەین و نوێنەرایەتی ئەوە دەكەین ،بێگۆمان هێزێك كە لە دژی ئەو راستیەش دەركەوێت هەر دەبێت .كێ دەبێت با بێت ،هێزی كەسێك ئەم راستیە تێپەڕ ناكات ،چونكە راستیەكە كە بەهێزە و لەبەرامبەر بە هەركەسێش بەرخۆدان دەكات و خۆی دەپارێزێت ،چونكە پەكەكە راستیەكە كە هەموو راستیەكانی ئاشكرا كردووە. پرسیار /بەرنامە و پالنی ئێوە بۆ ساڵی نوێ چییە؟ وەاڵم /هەر چۆن ئێمە بە ئامانجێكی مەزنەوە تێپەڕی ساڵی ( )2012بووین بەهەمانشێوەش لە ساڵی نوێدا خاوەن ئامانج و ستراتیژی نوێ بین. بەرنامەی تێكۆشان بۆ ساڵی ()2013مان هەیە. لەمەوبەدوا هەموو دەرفەت و ئیمكان و هێز و تێكۆشانی خۆمان لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا دەخەینە گەڕ ،چونكە ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی و چارەسەری دۆزی كوردە .هەر بۆ ئەمەش ئێمە رێبەرایەتی و گەل و دۆزی گەلەكەمان لە یەكتر دانابڕین .لە هەموو گۆڕەپانەكاندا بە هەموو شێوەك تێكۆشانەكەمان بەهێزتر و بەرێكخستنتر
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
دەكەین .لە ئێستاشدا لە ئەوروپا لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ كەمپینێكی ئیمزا كۆكردنەوە دەستی پێكردووە .ئامانجی ئەوەش كۆكردنەوەی پێنج میلیۆن ئیمزایە .نە تەنیا كوردان ،لە هەمانكاتیشدا دۆستانی گەلەكەمان ئەو كەمپینە ئیمزا بكەن و یارمەتی بدەن و لەو باوەڕەداین كە ئەم ژمارەیەش تێپەڕێنێت بە هۆی ئەو پشتگیری و ئیرادەیەوە. لە بواری ئەخالقی ،ژیانی ،سەربازی و لە هەموو بوارەكاندا ئەم تێكۆشانە بگاتە لۆتكە ،هەركاتێك لە رۆژەڤدا بێت بە زانابوون و بەبڕیارێكی بەهێزەوە بە تاكتیك و بە رێگای جۆربەجۆر ئەم خەباتە درێژەی هەبێت و بەردەوام بێت .بابەتی باكوری كوردستان گەلێك هەستیار و گرنگە ،چونكە هەركەسێك ئەوە دەڵێت كە باكوری كوردستان میسری كوردستانە .ئاشكرایە كە میسر بۆ عەرەبەكان خاوەن پێگەیەكی ستراتیژیكە ،بۆ كوردانیش باكوری كوردستان هەمان رۆڵی هەیە .هەتاكو باكوری كوردستان ئازاد نەبێت، بەشەكانی تر ئازادی نابینن و بەراحەتی ناژین. هەمیشە لە ژێر گۆشار و زەحمەتیدا بن .لەبەر ئەمەش ئازادی باكوری كوردستان بەواتای ئازادی هەموو كوردستانە .ئێمەش ئەمەمان كردۆتە ئامانجی خۆمان .بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ ،لە پێشدا خاوەن تێكۆشانین و ئامادەكاری ئێمەشمان هەیە. لە گەڵ ئەمەش ئەزمونمان بەشی ئەمە دەكات، گەلەكەشمان لەبەرخۆداندایە ،ئێمە لە ساڵی ()2013دا رێبەرمان ئازاد بكەین و لە رۆژئاوای كوردستان ستاتۆی گەلەكەمان لە بواری سیاسی و حقوقیدا بەجێ بكەین و بپارێزین و پێشیبخەین. دەبێت گەلەكەشمان بەمە باوەڕ بێت و بیپارێزێت و ئەمەش بە هێزە نێودەوڵەتیەكانیش بدەینە قەبوڵكردن .بەرپرسیاریەتی ئێمە لەبەرامبەر بە گەلەكەمان لە رۆژئاوای كوردستان زۆرە ،پێویستە خاوەن رۆڵ بین .دەبێت بەهەموو شێوەیەك لە كاتی خۆیدا پشتگیری بدەینە گەلەكەمان .هێز و جۆشی پێبدەین و وەكو بەشێكی سەرەكی لە دۆزەكەمان چاوی لێبكەین .بەشێك لە پالنی ساڵی ()2013مان ئێمەیە .هەروەها لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە كە هەموو ح��زب ،رۆشنبیر، هۆنەرمەند ،رێكخستنەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ك��وردان لەسەر بەستنی كۆنفرانسی نەتەوەیی ئیرادەی خۆیان نیشان بدەن و تێكۆشانیان چڕتر بكەنەوە هەتاكو لە ساڵی ()2013دا كۆنفرانسی نەتەوەیی كورد ئەنجام بدەین .دەبێت جارێكی تر هەوڵەكانمان وەگەڕ خەینەوە .هاوكات لە گەڵ، گەالنی هەرێمەكە لەسەر بنەمای ئاشتی و برایەتی و ئازادی و دیموكراسی بەیەكەوە بژین .لەبەرامبەر داگیركەری و لە هەرێمەكەماندا لەبەرامبەر ئەو كەس و الیەنانەی لە دژی دیموكراسین تێكۆشانی خۆمان بەهێزتر بكەین. پرسیار /پەیامتان بۆ ساڵی نوێ چییە؟ وەاڵم /هەر ساڵێك لە گەڵ خۆیدا هیوایەكی
39
ديدار
نوێ دێنێت ،ئەمساڵیش الپەڕەیەكی نوێیە .لە هەر سەر ساڵێكی نوێدا هەر كەس ئامانجی نوێ بۆ خۆی دیار دەكات .لە ساڵی ( )2013هیوادارین كە داگیركەران لەسەر كوردستان لەناوبچن و گەلەكەمان بە ئازادی بژین .ئێمە تێكۆشانەكەشمان لەسەر ئەم بنەمایە بەرێوە دەبەین .هاوكات باشور و خاكەكەی ئ��ازاد بێت و لەبندەستی رزگاری بێت و كوردستان بەگشتی ببێتە یەك. گەالنی هەرێمەكەش لە تێكۆشانی ئ��ازادی و دیموكراسیدا سەركەون و بگەنە ئەنجامێكی باش .ئەم رژێمانە لەسەر بنەمای دەوڵەتگەرایی و كۆنەپارێزی ئاوابوونە ،لەناو بچن .لە مێژوودا گەلی كورد خاوەن تێكۆشانێكی بەباوەڕ و خاوەن بەرخۆدانیەكی مەزنە .هیچ هێزێك نەیتوانیووە پشتی گەلەكەمان بشكێنێت .چەندەش ئاستەنگی و كێشەیان ن��اوەت��ەوە ،گەلەكەمان هەمووی چارەسەر ك��ردۆوە و رێگای ئ��ازادی ب��ەردەوام كردووە و پێویستە لەهەمان رێگاشدا بەردەوام بێت .دەبێت گەلەكەمان لەو ب��اوەڕەدا بێت كە ئەویش وەكو هەموو گەالنی دنیا ،بێگۆمان دەگاتە ئازادی و مافەكانی و دەبێت واتایەكی بەم شێوەیە بداتە ئەمساڵ و تێكۆشانەكەی .لە ساڵی نوێدا وەكو هەموو سااڵنی پێش ،ساڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ ،گەلی كورد و یەكێتی گەالنی ناوچەكە و ستاتۆی رۆژئ��اوای كوردستان بپارێزین و وەكو ساڵێكی مێژوویی پێشوازی لێبكەین .هیوای ئێمە لە ساڵی نوێدا ئەمەیە .ئەو كەسانەشی كە لەناوبچن ئەوكەسانە بن كە خ��اوەن ماف نین و ناحەقن .ئەو كەسانەی كە دەستیان بە خوێنی گەالن سورە ،وەكو دەوڵەتی تورك ،تەنیا دۆژمنایەتی پێشدەخات و دەیەوێت هەر كەس یەكتر لەناوببات ،شەڕی مەزهەبی پێشدەخات، ئەویش هەر بدۆڕێنن و بنبكەون .ئەو هێزانەشی كە داگیركەری بەرێوە دەبن بنبكەون و ئازادی گ��ەالن سەربكەوێت .ئێمە خ��اوەن ب��اوەڕی و هیوایەكی مەزنین كە ساڵی ( )2013بۆ هەموو گەالنی رۆژهەاڵتی ناوین و بەتایبەتی گەلی كورد و كوردستان ساڵێكی چارەنووسساز بێت و ببێتە ساڵی ئ��ازادی و دیموكراسی بۆ هەموو دنیا و مرۆڤایەتی و ببێتە ساڵی ئاشتی ،ئ��ازادی و برایەتی و دیموكراسی لە جیهاندا.
بە رووخانی رژێمی میرس و لە كەسایەتی حۆسنی مۆبارەكدا كە بە فرعۆنی هاوچەرخ بەناو دەكرا ،سیستەمی جیهانیش كەوتە هەڵوەشاندنەوە و ناكۆكی گەالن و سیستەمی كۆنەپارێز و دەوڵەتگەرا هەتا ئێستاشی لە گەڵدا بێت درێژەی هەیە
راپۆرت
40
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
Roji_Wilat@yahoo.com
پاریس ،سێ ژنە تێكۆشەری كورد تیرۆر دەكرێن
شایەتحاڵەكان كۆمەڵكوژییەكەی پاریس دەگێڕنەوە ئا /رۆژی واڵت ش��ەوی ( )2013-1-10هەر سێ ژنە تێكۆشەر و سیاسەتمەداری ك��ورد" سەكینە جانسز ،فیدان دۆغان و لەیال شایلەمەز" لە پاریس تیرۆر كران. بە پێ زانیاریەكانی پۆلیسی پاریس كۆمەڵكوژیەكە ئێوارەی ()9ی كانوونی دووەم لە نێوان كاتژمێر ( 06ــ )07بەكاتی پاریس پێكهاتووە .بە پێ زانیاریەكانی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەك��ە ()12 قەوانی خاڵی )7.65( ،میلیمەتر دۆزراوەت��ەوە. بە پێی روونكردنەوەكانی پۆلیس ،رووداوەك��ە بە شێوەیەكی پرۆفەسیۆناڵ پێكهاتووە و لە كەسێك زیاتر دەستی لەو تاوانەدا هەیە. ئ��ەو ش��اه��ێ��دح��ااڵن��ەی ب��ەر ل��ە ه��ەم��وو كەسێك تەرمی سێ ژنە سیاسەتمەدارە كوردەكەیان لە ناوەندی راگەیاندنی كوردستان لە پاریس بینی، وردەكارییەكانی كۆمەڵكوژییەكەیان دەگەڕێننەوە. ئەو شاهێدانە كە زۆر بە زەحمەت توانیان باسی كۆمەڵكوژییەكە بگێڕنەوە ،تا ئێستاش لەژێر كاریگەرییەكانی وەحشەتی كۆمەڵكوژییەكەدان و وەحشەتی تیرۆرەكە دەگێڕنەوە. ش�����ەوی()9-10ی ك��ان��وون��ی دووەم ل��ە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ( )3ژنە سیاسەتمەداری كورد لە نوسینگەی راگەیاندنی كوردستان" :ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (پەكەكە) (ساكینە جانسز) ،نوێنەری ( )KNKلە پاریس (فیدان دۆغان) و كچە گەنجێكی كورد بەناوی (لەیال شایلەمەز)" لەالیەن كەسانی نەناسراوەوە تیرۆر كران .بەگوێرەی روونكردنەوەی پۆلیسی پاریس ئەنجامی شیكارییە پزیشكییەكان؛ كۆمەڵكوژیەكە ئێوارەی ()9ی كانوونی دووەم لە نێوان كاتژمێر ( 06ــ )07بەكاتی ئەو واڵتە ئەنجامدراوە .لە شوێنی ڕووداوەك��ە ( )12قەوانی خاڵی گولەی ( )7.65میلیمەتر دۆزراوەتەوە ،بەاڵم نازانرێت چەند دەمانچە بەكارهاتوون ،بەاڵم ()4 گولە لە ساكینە جانسز و هەروەها فیدان دۆغان و لەیال شایلەمەزیش هەریەكەیان ( )3گولەیان لێدراوە. بەپێی زایارییەكان ه��ەر چەندە دەرگ��اك��ان بە وشەی نهێنی دەكرانەوە ،بەاڵم دەرگاكان بێ هیچ زۆرەملێییەك كرابوونەوە .لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لە الیەن بەشی دژە تیرۆری كریمیناڵی پاریس و بەڕێوەبەرایەتی هاوكاری تێكۆشانی دژە تیرۆری پاریس ()SDATەوە بەڕێوە دەبرێت .شیمانە دەكرێت كە ئەم لێكۆڵینەوە لە چوارچێوەی تیۆریدا ماوەی ( )15رۆژ بخایەنێت. ئ��ەو شاهێدحااڵنەی كە بەرلە هەموو كەسێك چ��ووب��وون��ە شوێنی رووداوەك����ە و تەرمەكانیان بینیبوو باس لە چۆنێتی پێزانین و چوونیان بۆ شوێنی رووداوەكە دەكەن ،كاربەدەستێكی كۆمەڵە كوردییەكان لە ( )Les Mureauxكە دەكەوێتە نزیكی پاریس ئاماژە بەوە دەكات كە ئێوارەی ()8 ی كانوونی دووەم واتا ئێوارەیەك بەرلە رووداوەكە، (رۆژبین) پەیوەندی بە (روناهی)یەوە دەكات بۆ چاوپێكەوتنێك لە كۆمەڵەكە و بلێتێكی بۆ سەفەری
كاتژمێر ()01.00ی پاشنیوەڕۆ بۆ ئەڵمانیا ئامادە دەك��ات ،ئەو كاربەدەستەی كۆمەڵەكە دەڵێت": رۆژێك دوای ئەوەی قسەی لە گەڵ روناهی كرد، لە كاتژمێر ( )09.50بیلێتیان ب��ڕی و س��واری شەمەندەفەر بوو لە ( )Les Mureauxêوە بەرەو پاریس بەڕێكەوتن .كاتژمێر ()11.30ی نیوەڕۆ لە ( )Gare de Nordپێشوازی لە روناهی كرد". ئەو كاربەدەستەی كۆمەڵە كوردییەكە رایگەیاند لە كاتژمێر ()01.30ی شەودا هەڤاڵێك چوو لە دەرگ��ای ناوەندی راگەیاندنی كوردستانیدا ،بەاڵم هیچ كەسێك دەرگاكەی لێ نەكردۆتەوە .هەڤااڵنی رۆژبین دەڵێن و رایانگەیاند كە رۆژبین لە كاتژمێر ()12.00ی نیوەڕۆی ()9ی كانوونی دووەم��ەوە وەاڵمی تەلەفۆنەكان ناداتەوە و پەیوەندی لەگە ڵ دروست نابێت. سێ شاهێدحاڵ هۆڤێتییەكەیان بینی شاهید (ئا) كە هەڤاڵێكی نزیكی رۆژبینە ،تا ئێستاش لەژێر كاریگەری وەحشەتەكە رزگاری نەبووە ،زۆر بە زەحمەت رووداوەكەی گێڕایەوە و ووتی ":ئێوارەی سێ شەممە (8ی كانوونی دووەم) پێكەوە قسەمان كردبوو ،دوو شەو بەر لە رووداوەكەش پێكەوە بووین. رۆژی چوارشەممە داوای كرد تەلەفونی بۆ بكەم تا چاومان بە یەك بكەوێت .دوای ئەوەی لە كاتژمێر ( 06.00ــ )07.00ئێوارەدا بە تەلەفۆن پەیامێكم بۆ نارد ،وەاڵمی نەدامەوە ،منیش ووتم كەواتە كارێكی هەیە و دوایی تەلەفونم بۆ دەكاتەوە .لە دەوروبەری ()08.30ی ئ��ێ��وارەدا جارێكی تر تەلەفونم بۆ ك��ردەوە ،زەنگ دەچ��وو ،بەاڵم وەاڵم��ی نەدایەوە، پەیامێكی ترم بۆ نارد ،پەیامەكە دەچ��وو ،بەاڵم وەاڵمی نەدەدایەوە 9( ،ــ )10جاری تر تەلەفونم بۆ كرد ،زەنگی لێدەدا و لێدەدا ،بەاڵم وەاڵمی نەدایەوە. تێگەیشتم كە ئەمە شتێكی ئاسایی نییە و هەمیشە ئاگاداری دەكردمەوە ،بەاڵم ئەمجارەیان بێ دەنگ بوو وەاڵمی نەدەدامەوە". نیوە شەو لەبەردەم نوسینگەكە شاهێد حاڵی رووداوەكە دوای ئەوەی بە تەلەفون پەیوەندی بە ناسییارەكانی رۆژبینەوە دەكات و ئەوانیش پێی رادەگەیەنن كە ئەوانیش پەیوەندی پێوەدەكەن و وەاڵم ن��ادات��ەوە ،نیگەران دەبێت و دەڵێت ":لە كاتژمێر ()11.30ی شەودا ووتم، دەم��ەوێ��ت بچم ب��ۆ نووسینگەكە (نوسینگەی راگەیاندنی كوردستان) و كلیلی دەرگاكەم البوو، هەستم پێكرد كە شتێكی نائاسایی هەیە و هەڤاڵ رۆژبین ناڕەحەتییەكی هەیە .دوای وەاڵم نەدانەوەی رۆژبین ،كاتژمێر ( )12.15خولەكی شەو ،لە گە ڵ هەڤاڵێك پێكەوە چووینە نووسینگەكە كە گەیشتینە ئ��ەوێ بینیمان روناكی ژورەك��ەی��ان داگیرساوە و رووناكی ژوورەكەی تریان كوژاوەتەوە .ئەمە شتێكی ئاسایی نەبوو بەالمانەوە ،چونكە هەرگیز رۆژبین تا ئەو كاتە رووناكی بە نەكوژاوەیی نەدەهێشت و لەوێ بەتەنیا نەدەمایەوە ،وتمان تۆ بڵێی كەسێكی لەال
بێت". هیچ دراوسێیەك دەرگای لێ نەكردینەوە شاهێدەكە لەبارەی هەوڵەكانیان بۆ كردنەوەی دەرگای نووسینگەكە دەڵێت ":لەبەر ئەوەی پێشتر وشەی نهێنی دەرگەكەمان دەزان��ی ،دەرگ��ای دەرەوەم��ان كردەوە ،بەاڵم دەرگای دووەمی ناوەوە داخرابوو، تەنیا كلیلێكی نوسینگەكە هەبوو ،ئەو دەرگایە كلیلی نەبوو .لە زنگی ماڵەكانی ئەو گەڕەكەماندا، بەاڵم كەس دەرگای لێ نەكردینەوە .تەنیا كەسێكیش وەاڵمی داینەوە ،پێمان ووت (هەڤااڵنمان لە ژوورەوە وەاڵممان نادەنەوە ،شتێك روویداوە؟) ،بەاڵم ئەویش دەرگاكەی بەڕووماندا داخست .ووتمان لەوانەیە بە هەڵە تێگەیشتبێت ،دوای ( )5خولەك جارێكی تر لە دەرگای ماڵەكەیمان دایەوە ،ئەمجارەیان پێی ووتین بڕۆن لەبەر دەرگاكەم ئەگینا پۆلیستان بۆ بانگ ئەكەم .روناكی ماڵێكی تریش داگیرساو بوو ،بەاڵم ئەوانیش هیچ وەاڵمیان نەداینەوە". هەروەها دەڵێت ":كاتێك هەڤاڵێكی تریشمان هات، لە زەنگی هەموو ماڵەكانماندا ،ئەمجارەشیان كەس دەرگای لێ نەكردینەوە .هەڤاڵێكمان ووتی یان ئەوەتا بانگی بنكەی فریاكەوتن ــ ئاگركوژێنەوە دەكەین، یان ئەوەتا دەرگاكە دەشكێنین .لەو كاتەدا بەالقۆڵ و شان پاڵی بە دەرگاكەوە ناو و دەرگاكە كرایەوە. پاشان چوومە قاتی سەرەوە و دەرگاكەم كردەوە". شاهێدەكە ووتیشی ":لەسەرەوە وەحشەتێك هەبوو و نەیتوانی باس لەو دیمەنە بكات كە بینیوێتی و ووتی ":ناتوانم ...ناتوانم باسی بكەم". وەحشەتێك لە ژوورەوە شاهێدی دووەم بەناوی (ی) دەڵێت ":نوسینگەكە دوو ژووری هەبوو ،گڵۆپی یەكێكیان داگیرسابوو. ئ��ەم��ەش ه��ەر ل��ەس��ەرەت��اوە جێگای گ��وم��ان بوو بەالمانەوە" .وەها رووداوەكەی روونكردەوە ":هەڤااڵن القۆڵ و شان دەرگاكەیان كردەوە كە چوومە ژوورەوە بەر لە هەموو شتێك قاچی كەسێكم بینی ،تۆزێكی تر چوومە ژوورەوە بینیم كە (رۆژبین) لەسەر پشت كەوتووە و روخساریم بینی ،خوێن لە دەمی هاتبوو، چاوەكانی داخراوبوون ،دەموچاوی تەزیبوون .ئەو قاچانەی كە بینیمن قاچی هەڤاڵ (ساكینە) بوو پشتی لە كۆمێدی تەلەفزیۆنەكەبوو و لەسەر زەوی كەوتبوو ،لە نێوان ئەو و تەلەفزیۆنەكەدا باوەڵێك هەبوو .هەڤاڵ رۆژبین لەسەر چ��ۆك و بەپشتا كەوتبوو ،لەو بڕوایەدام كە لە كاتی كۆكردنەوەی جانتاكەیدا لێیاندابوو .دوو پارچە جلوبەرگی نیو قەدكراو هێشتاش لەسەر ئەژنۆی هەڤاڵ ساكینە بوو. لەو كاتەدا هەڤاڵ (ئا) هاواری كرد ،پەشۆكابوو. دواتر من (روناهی)م بینی بە دەما كەوتبوو ،قژی روخساریداپۆشی بوو ،خوێن لە ناوچاوی رۆژبینیش هاتبوو ،بەاڵم شوێن ئاوساوییەكی كەوە بوو كە بەقەد هێلكەیەك دەبوو بە الچاوی هەڤاڵ ساكینەوە بوو".
Roji_Wilat@yahoo.com
(ی) دەگێڕێتەوە كە دوات��ر دێنەوە خ��وارەوە و دەڵێت ":هەڤاڵی سێیەم لەو كاتەدا لە گەڵ پۆلیس قسەی دەكرد .كاتژمێر ()01.20ی شەوبوو ،هەموو شتێك لەناو ( )2خولەكدا روویدا .چووینە سەرەوە ئەوانمان بینی ،پەشۆكاین ،ماتماین ،لە شتێك تێنەگەیشتین و هاتینەوە خ��وارەوە .لە هۆڵەكەدا هەموو شتێك لە شوێنی خۆی بوو ،هیچ شتێك لە شوێنی خۆی نەجواڵبوو". ئەم كەسانە كە تەرمی هەرسێ ژنەكەیان بینی بوو باس لەوە دەكەن كە فیشەك لە سەریان درابوو و دەڵێن ":چاوەڕێی شتێكی وەها نەبووین ،خوێن لەسەریان هاتبوو .هەموو شوێنێك ببوو بە گۆلی خوێن ،بە هەموو شتێكدا دیاربوو كە بێ ئەوەی رێگە بە خۆپاراستنیان بدەن ،لە سەریان داون". نیشانەكانی پرسیار بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی شاهێدحاڵەكان دایان، ساكینە جانسز و لەیال شایلەمەز بیلێتی سەفەریان بۆ كاتژمێر ()01.00ی پاشنیوەڕۆ ب��ڕی ب��وو و ڤیزەكانیشیان ئامادە بوو .لە كاتژمێر ()12.00 ی ن��ی��وەڕۆدا وەاڵم��ی هیچ تەلەفۆنێك نادەنەوە، بەاڵم بەگوێرەی ئەنجامەكانی شیكاری پزیشكی دەگوترێت رووداوەكە لە نێوان ( 06.00ــ )07.00 ی ئێوارەدا هاتۆتە ئاراوە .بەپێی ئەو زانیارییانەی شیكاری پزیشكی و هەروەها میدیاكانی فەرەنسا رایانگەیاندووە ،رووداوەكە زۆر بە خێرایی هاتۆتە ئاراوە ،بەاڵم شاهێدحاڵەكانی رووداوەكە و هەڤااڵنی كەسە تیرۆركراوەكان دەڵێن كە دەشێ رووداوەكە لە نێوان كاتژمێر ( 11.30و )01.30ی پاشنیوەڕۆدا هاتبێتە ئاراوە ،چونكە دەبووا لە كاتژمێر ()01.30 ی نیوەڕۆدا بەڕێ بكەوتنایە و سەفەریان بكردایە. هەموو ئەم پرسیارانە لە ئێستادا بێ وەاڵمن. ساكینە جانسز ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پارتی كرێكارانی كوردستان (ساكینە جانسز) لە ساڵی ()1957
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
لە ش��اری دێرسیم لە دایكبووە .لە دوای كودتا سەربازیەكەی توركیا لە ( )١٢ئادار ،ساڵی ()1971 دەچێتە ڕیزی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ .پاشان لە ناو ڕیزی شۆڕشگێڕانی ك��ورددا جێ دەگرێت. ساكینە جانسز لەو كاتەدا لەناو گروپی ئاپۆچیاندا جێگە دەگرێت كە لە شۆڕشگێڕانی كوردستانی و تورك پێكهاتبوون و لەالیەن رێبەری گەلی كورد عەبدوڵاڵ ئۆجاالنەوە پێشەنگایەتی دەكرا .پاشان لە شاری ئەلعەزیز لە دژی چەتەكانی ئەو شارە چاالكانە تێدەكۆشێت ،ل��ەوێ لە گەڕەكەكانی (فەوزی چاكماك ،یڵماز باغڵەر) كە زۆربەی كوردی عەلەوین خەبات دەكات و گرنگی نەتەوەیی كورد بە بنەما دەگرێت و رۆڵێكی چاالكانەی دەبێت لە رێكخستنكردنی الوانی كورد دا .لە ساڵی ()1978دا كۆمیتە ئاوا دەكرێت و خەباتی ڕێكخستنی گەنجان بەڕێوە دەبات .لە شاری دێرسیم و دەوروبەریشی بەشداری خەباتی ڕێكخستنی دەكات .هاوكات لە دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دا وەك��و شۆڕشگێڕێكی ئاكتیڤ و پڕۆفسیۆناڵ ئەركەكانی رادەپەڕێنێت .ژنە شۆڕشگێڕی كورد ساكینە جانسز لە ( )27تشرینی دووەمی ساڵی ()1978دا بەشداری یەكەمین كۆنگرەی دامەزراندنی پاری كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەبێت و لە ساڵی ()1979دا لە شاری ئەلعەزیز دەچێت ڕیزی هەڤاڵەكانیەوە. ل��ە ك��ودەت��ای ( )١٢ئەیلولی س��اڵ��ی ()1980 دا لە زیندانی ئامەد لە دژی هەموو ئەشكەنجە و گوشارەكانی ناو زیندان سازش لە ناسنامەی ئاپۆچێتی و (پەكەكە) بوونی خۆی ناكات .لە بەندیخانەكانی ،ئەلعەزیز ،مااڵتیا ،ئامەد ،بورسا، چەناككەلە ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە و لە ساڵی 1991دا لە زی��ن��دان دەردەك��ەوێ��ت .پ��اش ئەوە بەشێوەیەكی چاالك بەشداری ڕیزی تێكۆشەرانی كورد دەبێت .دەچێتە ئەكادیمای مەعسوم كۆركماز و پەروەردەی ئایدیۆلۆژی و سەربازی دەبینێت كە لەالیەن بەڕێوەبەرایەتی پەكەكەەوە سەرپەرشتی دەكرێت .هەر لەوێ بەشداری یەكەمین كۆنفرانسی زیندانیانی سیاسی دەبێت .ماوەیەك لە فەڵەستین،
41
راپۆرت
سوریا و ڕۆژئ��اوای كوردستان دەمێنێت .پاشان دەچێتە چیاكانی كوردستان و بەشداری تێكۆشینی گەریالیەتی دەبێت و لە كۆنگرە و كۆنفرانسی تەڤگەری گەنجان و پەكەكەدا بەشدار دەبێت و دواتر دەچێتە ئەوروپا و كار و خەباتی ڕێكخستنی لە واڵتانی ئەوروپا بەڕێوە دەبات .ژنە تێكۆشەری خەباتی ئازادیخوازی ژنانی كورد و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پەكەكە (ساكینە جانسز) لە گەڵ ()2 هەڤاڵی خۆیدا بەناوەكانی (فیدان دۆغان و لەیال شۆیلەمەز) لە ()9ی ساڵی ( )2013لە پاریس لە ئەنجامی هێرشێكی چەكداریدا كۆمەڵكوژ دەكرێن. فیدان دۆغان
فیدان دۆغان لە ()17ی كانوونی دووەمی ساڵی ()1982دا لە ناوچەی ئەلبستانی مەڕەش لە دایك بووە .لە گەڵ بنەماڵەكەی خۆیدا دەچێتە ئەوروپا و لە واڵتی فەڕەنسا دەژی .لە شاری ستراسبۆرگ تا ئاستی ناوەندی دەخوێنێت .لە تەمەنێكی منداڵیدا بنەماڵەكەی پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە دەكەن ئەو لە ساڵی ()2001ەوە لە دام و دەزگاكانی تەڤگەری ئازادی كورداندا دەست بەخەبات دەكات .فیدان وەك گەنجێكی چاالك لە ناوەندەكانی گەنجان ،ژنان و دیبلۆماسیدا خەباتی گرنگ دەكات .پاشان بۆ ماوەیەكی كاتی دێتە چیاكانی باشووری كوردستان .لە ئەوروپاش لە ڕیزی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان بەشێوەیەكی زۆر چاالك جێدەگرێت .فیدان دۆغان لە ڕیزی خەباتی ژن��ان و لە ناوەندی دبلۆماسی كاری دەكرد. لەیال شایلەمەز لەیال شایلەمەز یەكێك ب��ووە لە كچە گەنجە چاالكەكانی ناو كار و خەباتی سیاسی ژنان و لە رێكخستن و كۆمەڵە كوردییەكاندا تێكۆشانی سیاسی و ئازادی ژنانی بەڕیوە بردووە.
ژنان
42
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
Roji_Wilat@yahoo.com
ئۆجەالن":پێویستە دایكەخوداوەند وەك گرنگترین بیرۆكە و دیاردەی كۆمەڵگا دەركی پێبكرێت"
ن /عەبدوڵاڵ ئۆجەالن كۆمەڵگەی نیولۆتیك ب��ەدەس��ت��ی ژن ـ دای��ك لە زه��ن و دڵ��دا بەرجەستە كرا بلیمەتی س��ەرەك��ی مرۆڤایەتی لە قوواڵیی نیۆلیتیكدا ش���اراوەی���ە ل���ەوێ خ��وڵ��ق��اوە و پێشكەوتووە .دەرك��ەوت��ن��ە شكۆدارەكانی پێغەمبەرایەتی و دەزگابوونی دیسان هێزێكی دیكەی زایینی كەلتوورە .ئەو رێگایەی بەرەو فەلسەفەی یۆنانی چ��ووە ،ب��ەم ناوچەیەدا، بەشوێنپێی نەریتی زەردەشتدا تێپەڕیوە .ئەمەش سەرچاوەی خۆی لە جیاكاری مەعریفی ناوچەكە وەردەگرێت .سەرەكیترین ناوچەی لە دایكبوونی كەلتووری خوداوەندی ژن و دایكە .خوداوەندە ژنی هۆری هەپتا ،دواتر وەكو یەكەمین دایك لە كتێبە ئایینیە پیرۆزەكاندا بوو بە حەوا .الی هیتیتیەكان بووە بە كوپاپا ،الی فریگیەكان كیبەلە ،الی عەرەبەكان بووە بە قیبلە و لە مەككە (كەعبە) جێگیركراوە .لە ریشەی هەموویاندا كەلتووری ستێرك هەیە كە لە ئاسمان لە میانەی ئەستێرەكان نوێنەرایەتی خ��وداوەن��دی ژن، خوڵقێنەری نیۆلیتیك دەكات .الی سۆمەریەكان بوو بە ئینانا ــ عەشتار ،الی میسریەكان بووە بە ئیسیس ،الی یۆنانیەكان ئافرۆدیت ،رۆمانیەكانیش ڤینۆس ،الی مەسیحیەكان بووە بە مەریەم. تەواوی خواوەندە ژنە مەزن و ناسراوەكانی وەكو عەشتار ،ئینـانـا ،ئیسیس ،دەمەترە ،كیبەلە، ئیندرا پاشماوەی ئەم قۆناخەن .لە میانەی ئەو پەیكەرانەی ژنان كە لەو سەردەمە ماونەتەوە و لە هەموو شوێنێكی نیشتەجێی نیۆلیتیك دانراون ،ئەم راستییەمان بۆ روون دەبێتەوە كە ژن وەكو خوداوەندێكی دەسەاڵتدار و بەرباڵو بۆتە خاوەن گرنگی و رۆڵ .ژن ،هاوشێوەی خاكە بە پیتەكان و دایكە خوداوەندی زایینە (والدە) .ژن دەبێتە خاوەنی پیرۆزییەكی مەزن ،ئایینی كۆنی تەوتەم دەخاتە پلەی دووەم ،بیر و باوەڕی خۆی زاڵدەكات ،وەكو خۆر ،مانگ ،ئەستێرە و بەها ئاسمانییەكان بەهای پێدەبەخشێت .لە زمانی ئاریان"ستارك" هەم بە واتای خودا ،پیرۆزی
مەزن ،هەم بە واتای ئەستێرە دێت .بە تەنیا زاراوەی ستار بە شێوەیەكی گرنگ پێناسەی راستینەی ئایینی ئەو قۆناخە رووندەكاتەوە .لەبەر ئەوەی ئاژەڵی وەكو گامێش ،چێل ،بزن و بەراز بایەخداربوون ،دەگەیەنرێنە ئاستی خوداوەندی و دیمەنەكانیان بەكار دەهێنرێت .هەر شوێنێكی خوداوەندە ژنەكانی لێبێت ،ئەوانیش هەن ،لە گەڵیاندا هاوبەشن .گامێشی بە ناوی ئاپیس یەكێك لە گرنگترین خوداوەندەكانی میسرە. "هۆرۆس" واتە بزن بوونەوەری پیرۆزن .تاوەكو ئێستا چێل لە هیندستان دەستی لێنادرێت. هێزی "مانا" لە ئایینەكانی پێشوودا بەرباڵوبوو، بۆ ژمارەیەكی كەمی بوونەوەرەكان گواستراونەوە، ب��ەاڵم گرنگیەكانی لە رێ��زی پێشەوە دێت و ئەو ژمارە زۆرەی كە لە تەوتەمەكاندا هەبوو داخ��راوەت��ە نێو خ��وداوەن��دە سنووردارەكان و گەورەترین بوونەوەریش سەمبۆلی هێزی زایین خ��وداوەن��دی دایكە .لە ئاستی هەرێمەكاندا ن��اوی خ��وداوەن��دە ژنەكانیش دەردەك��ەوێ��ت. تەنانەت ی��ەك پەیكەری پیاوبوونی نییە و نابینرێت .پیاو لە باوەشی خوداوەندی ژن ــ دایك وەكو كوڕ ــ یاخود مێرد گرنگی خۆی هەیە .دووانەكانی عەشتار ــ دوموزی ،ئیسیس ــ ئۆسیریس ،ئافرۆدیت ــ ئادۆنیس ،كیبەلە ــ ئادیسی میتۆلۆژیاكان ،نوێنەرایەتی كەلتووری خوداوەندی ژن ــ دایك دەكەن كە سەرچاوەكەی لە قۆناخی نیۆلیتیك دێت و بناخەی كەلتووری تەواوی مرۆڤایەتی پێكدێنێت .لێرەدا گرنگترین مەسەلە كە پێویستە لێی تێبگەین ،ئەوەیە كە قۆناخێك بەر لە مێژوو هەبووە كە پیرۆزی و پێشەنگایەتی ژن لە ئ��اراداب��ووە و پیاویش وەك��و منداڵێكی ه��ەژار گ��رێ��دراوی ژن ب��ووە. هێزی دەستپێكردنی شۆڕشی كشتوكاڵی نیۆلیتیك ژنە و هێزیش لە تواناكاری زاوزێ وەردەگ���رێ���ت ،بۆیە ت���ەواوی خ��واوەن��دەك��ان لە رووخ��س��اری ژن��دان .لە یەكەمین قۆناخی سۆمەرییەكان ،میسریەكان و هیندیەكانیش ناوی خواوەندی لە ژنان دەنرا .الیەنی پیاوێتی خواوەندی زۆر دوای ئەوە دەردەكەوێت .تەواوی ئەو پەیكەرانەی لە سەردەمی نیۆلیتیكەوە ماونەتەوە لە شێوەی ژن دروستكراون .پەیكەری پیاوان هێندە كەمە دەتوانرێ بگووترێ نییە. خودا و مرۆڤ بەیەكەوەن .خوداوەندێكی لە مرۆڤ دابڕاو ،واتە هێشتا چەمكی ئایین پێشنەكەوتووە. شێوەگرتنی ئایینی قــۆنــاخ و چ��ەرخ، دەبێتە گوزارشتی ئایدیۆلۆژی تیرە و یەكینە پێشكەوتووترەكانی كۆمەڵگا .بە گوێرەی ژمارەی ئەو دیاردە سەرەكیانەی رۆڵ لە ژیانی تیرەدا دەبینن خواوەند پێكدێن .تا چ رادەیەك هەست بە هێزە سەرەكیەكان بكرێت ،چەندە
زیان و سوودەكانیان مەزەندە بكرێت ،ئەوەندە زاراوە هەیە ،بە هێندە خواوەند گەیشتوون. شێوەی هزر و سیستەمی زاراوەك��ان هەمووی لە میانەی خواوەندەكان گوزارشتی لێدەكرێت و بەڕێوە دەبرێت .بێگومان ئەمانەش بە گوێرەی پلە و پایەی خواوەندەكان ریزبەند دەكرێن. نابێ ل��ەوە س��ەرم��ان سووڕبمێنێ كە هێزی سیحراوی ئەم زاراوانە بكرێن بە خواوەند .ئەو سەردەمانە سەردەمی یەكەمین لە دایكبوون و خوڵقاندنە .هەر زاراوە و تواناكاریەكی نوێ، بەواتای خودایەكی نوێ دێت .رۆڵی سەرەكی دایك لە بەرهەمهێنان و تایبەتمەندێتی زاوزێ، بایەخێكی نائاسایی پەیدا دەكات و رێگا لە پێش قۆناخی خوداوەندە ژنەكان دەكاتەوە ،چونكە چەندین دۆزینەوە و داهێنان لە الیەن ژنەوە ئەنجامدراوە .شیمانەی ئەوە لە پێشە دانەوێڵەی بە سوود ،دارەكانی میوە ،ماڵیكردنی ئاژەڵ، بەكارهێنانی زەوی ،ئاواكردنی ماڵ "خانوو"، منداڵ بە خێوكردن ،كێاڵن ،ئاشی دەست و یەكەمین گالیسكە لە دۆزینەوە و داهێنانی ژن بووبێت .چەرخی خواوەندەكانی دایك دوای ئەم پێشكەوتنە مەزنانە دەبێتە سەمبۆلی رۆڵی ژن. ن��اوەڕۆك��ی پ��ل��ەداری پشت ئەستوور ب��ەژن ــ دایك تاكو ئێستاش لە ت��ەواوی كۆمەڵگاكان وەك دەس���ەاڵت و هێزێكی م��ەزن پەسەند دەك��رێ ،ئەمەش بنەمای مێژوویی و بابەتی " دای���ك"ە .چونكە دای��ك لەناو سەختترین هەلومەرجیشدا فاكتەرێكی پێشەنگی منداڵبوون
سیحربازی تاقیكردنەوەی بەهێزبوونی كۆمەڵگایە ،چونكە ئاستی هۆشیاری كە لە ئارادایە تەنیا بە شێوەی سیحربازی پراكتیزە دەكرێت .سیحربازی دایكی زانستیشە .ژن زانا و بیریاری ئەم شێوازەی كۆمەڵگایە كە بەردەوام چاودێری رسوشت دەكات ،لەمرێیەوە ژیان دەدۆزێتەوە، لە دایكبوون (زاوزێ) دەناسێ .ژمارەی زۆری سیحربازە ژنەكان گوزارشتی ئەم راستییەیە
Roji_Wilat@yahoo.com
و بەخێوكردنییەتی .ئەو كەلتوورە پلەداری و دەسەاڵتەی لەسەر ئەم بنەمایە پێكهاتووە، هەڵبەتە پەیوەندی و پەیوەستبوونێكی مەزن بەخۆیەوە دەبینێ .ئەگەر تا رۆژگاری ئەمڕۆشمان بناخەی هەبوونی كۆمەڵگا پێك دێنێت ،ئەمەش بەڵگەی سەلمێنەری بەهێزی چەمكی (بیرۆكە) ی دایكە .هەروەكو مەزندە دەكرێ ئەمە تەنیا بۆ تایبەتمەندێتی داتاشراوی (واتایی) بیۆلۆژی زاوزێ (منداڵبوون) ناگەڕێتەوە .پێویستە دایكە خوداوەند وەك گرنگترین بیرۆكە و دیاردەی كۆمەڵگا دەركی پێبكرێت .تەواو بەڕووی دیاردەی دەوڵەت داخراوە ،سەرجەم ئەو تایبەتمەندێتیانە لە ناواخنی خۆی دەگرێت كە دەوڵەت ناخولقێنن. لەبەر ئەوەی هێزی پێشەنگی قۆناخی كشتوكاڵ و ماڵیكردنی ئاژەڵ ژن بوو ،بۆیە شێوازێكی ژنان مۆری خۆی لە پێشكەوتنەكانی هزر و زمان داوە .تاوەكو ئێستا لە چەندین زماندا ئەم پاشگر و پێشگرانە بەكار دەهێنرێت .هەروەها لەبەر ئەوەی پێگەیاندنی دانەوێڵە و ماڵیكردنی ئاژەڵەكان بە گرانی گرێدراوی هزر و پراكتیكی ژن بوو ،ئەمە رێگای لە پێش ئەوەدا كردەوە ببێتە خوداوەندە دایكی تەواوی ئەم بەرهەمانە. چەمكی ئایینی خوداوەندەكانی دۆستی مرۆڤی س��ەردەم��ی نیۆلیتیك ،گ��ەوه��ەری سەرەكی كۆمەڵگای ئ��ەو س��ەردەم��ە ن��ی��ش��ان��دەدات. ك��ارەك��ت��ەری كۆمەڵگای ئ���ارام و ت��ەب��ا ،بە بەراوردكردن لە گەڵ مافی دێرینی بەربەریەت توانستە بەهەشتیەكانی س��وود وەرگ��رت��ن لە سروشت ،رێگا لە پێش ئ��ەوە دەكاتەوە خواوەندەكان لە ناسنامەیەك بكرێن بە سەمبۆڵ كە بەخشندەیە و دۆستە و بەمجۆرەش واتادار بێت .لە گەڵ مرۆڤەكان تێكەڵ بە یەكترن ،چونكە كۆمەڵگا لە گەڵ ئەو دیاردانەدا بەناویەكداچووە ك��ە خ��واوەن��دەك��ان ن��وێ��ن��ەرای��ەت��ی دەك���ەن. گرنگترین بەڵگەش ئەمەیە كە ئەو جوگرافیا و هەلومەرج و كەش و هەوای كە نیلی ئابڵۆقە داوە، لەمەش گرنگتر ئەوەیە كە تەنیا بەشێوەیەكی جیا كەلتووری دانەوێڵە و ئ��اژەڵ دەرف��ەت و تواناكاری بە شۆڕشی كشتوكاڵی نیۆلیتیك نادات .ئەگەر ئەمە بەدی هاتبوایە ئەوا بەهۆی ئەو هەلومەرجە نەگۆڕانەی ،هەر لە زووەوە دۆڵی نیل دەبووە النكەی شۆڕشێكی شار و كشتوكاڵ. كۆمەڵگای نیۆلیتیك هێندە مۆركی ژنی پێوەیە و ژن تێیدا بە كاریگەرە ،وەك��و بڵێی پیاو سڕاوەتەوە .ئەمەش هەروەكو ژنانی رۆژگاری ئەمڕۆمان وایە كە وەكو هێزێكی سەرەكی كۆمەڵگا نین .ژن ئەم هێزە لە پێگەیاندنی دانەوێڵە، ماڵیكردنی ئاژەڵ ،ئاواكردنی شوێنی حەوانەوە، لە چنین و هاڕین و منداڵ بوون و بەخێوكردنیدا بەدەستدێنێ .ئەمەش بەهێزبوونێكی نائاساییە. دانەوێڵەی وەكو گەنم و گەنمەشامی ،داری وەكو مازوو ،دار مێو لە نێو ئەو بوونەوەرانەدا جێگای خۆیان دەگرن كە خاوەنی پیرۆزییەكی خودایین و وەكو نیعمەتی سەرەكی دەبینرێن، كەلتوورێكی ژن لە گەشەكردن دایە كە ناتوانرێ جڵەو بكرێ ،پیرۆزیی ئەو هێزەی لە گەڵ كۆمەڵگا پێكهاتووە بەشێوەیەكی ئاشكراتر خۆی لە سیحربازیدا نیشاندەدات .سیحربازی
[~] [ ژماره [ ] 2013/1/20 [ ]25ساڵی سێیەم ]
تاقیكردنەوەی بەهێزبوونی كۆمەڵگایە ،چونكە ئاستی هۆشیاری كە لە ئارادایە تەنیا بە شێوەی سیحربازی پراكتیزە دەكرێت .سیحربازی دایكی زانستیشە .ژن زانا و بیریاری ئەم شێوازەی كۆمەڵگایە كە ب��ەردەوام چاودێری سروشت دەك���ات ،لەمرێیەوە ژی��ان دەدۆزێ��ت��ەوە ،لە دایكبوون (زاوزێ) دەناسێ .ژم��ارەی زۆری سیحربازە ژنەكان گوزارشتی ئەم راستییەیە. لە رێگای تێڕوانینەكانیان دەبن بە ژنی سیحرباز و زانا .چەندە ژمارەیەكی زۆری منداڵ و پیاوی دۆست (نزیك) بەم سیستەمە ببەستێتەوە ،بەو رادەیە ژن ــ دایكێكی بەهێزە وەك پێویستییەكی ژیانی ك��رداری ژن زۆر بەباشی ئاگاداری ئەو رووداوان��ەی��ە كە لەناو كۆمەڵگای سروشتیدا روودەدەن .لە تەواوی ئەو پەیكەر و ئامرازانەی لەم قۆناخەدا بۆمان ماوەتەوە شۆێنپەنجەی ژن دەبینرێ .قاڵن (تیرەی بەرایی)یەكێتیەكە لە چ��وار دەوری ژن ــ دای��ك پێكهاتووە. منداڵبوون و بەخێوكردنی ناچاری رەوشی باشترین كۆكەرەوەی بەرهەم و دایانێتی دەكات. منداڵ تەنیا دایك دەناسێ .هێشتا پیاو هیچ كاریگەرییەكی لە جۆری موڵكایەتی لەسەر ژن نییە .هەروەكو چۆن نەدەزانرا ژن لە كامە پیاو بووە بە دووگیان ،بەاڵم دەزانرا كە منداڵەكان لە كامە ژنن .ئەم ناچارییە سروشتییە هێزێكی كۆمەڵگای پشت ئەستوور بە ژن فەراهەم دەكات. لەخۆوەگرتنی كارەكتەری مێیینەیی زۆربەی بابەتەكانی لەم قۆناخە بەناو كراون ،بەڵگەیەكی دیكەی ئەم راستییەیە .جەنگاوەری و كاریگەری زاڵبوونی پیاویش كە زۆر دواتر پێشدەكەوێت، لە تایبەتمەندێتی راوكردنی ئاژەڵە بەهێزەكانی ئەم قۆناخە سەرچاوە دەگرێت .تایبەتمەندێتییە جەستەییەكان (فسیۆلۆژییەكان)ی پیاو زیاتر ناچاری ئ��ەوەی دەك��ات لە شوێنە دوورەك��ان بەدوای نێچیردا بگەڕێت ،تیرە لە هەڕەشە و مەترسییەكان بپارێزێت .ئەم رۆاڵنەی كە پێگەی دیاریكراو و یەكالیكەرەوەی نەبوو ،ئەوەش رووندەكاتەوە كە بۆ چی پیاو بەداخوراوی ماوەتەوە و بێكاریگەر بووە ،پەیوەندی تایبەت لەناو تیرە پێشنەكەوتووە ،ئەوەی لە ڕێگەی كۆكردنەوە و راوك���ردن دەستدەكەوێت هی هەمووانە .منداڵەكان موڵكی سەرجەم تیرەیە. نە پیاو و نە ژن هێشتا نەكراوە بەموڵكی تایبەت. فۆرم و بچمی (قاڵن) تیرەی سەرەتایی زەمینەی لە دایكبوونی كۆمەڵگا و یەكەمین زاكیرە و پێشكەوتنی بابەتە سەرەكیەكانی هۆشیاری و باوەڕییە .ئەوەی وەك ئاسەوار لە دوای ماوەتەوە ئەو راستیەیە كە كۆمەڵگایەكی تەندروست و تۆكمە دەبێ بەژینگەی سروشتی و هێزی ژن پشت ئەستوور بێ ،شێوازی بوون و دەركەوتنی مرۆڤ لە میانەی هاوكاریەكی بەهێزی بێ فشار و چەوسانەوە بەدیهات .لە واتایەكدا مرۆڤایەتی ئاوێتە و پێكهاتەی ئەم بەها بنچینەییانەیە، مەزەندەكردنی لەناوچوون و ونبوونی ئەم ئەزموونە كۆمەاڵیەتییە میلێۆنان ساڵی خایاندووە، بەهەڵەداچوون و ناماقوڵیەوە .هەروەكو چۆن هیچ شتێك لە سروشتدا لەناو ناچێت ،ئەم مەیلە زیاتر بەشێوازی بوونی كۆمەاڵیەتی
43
ژنان
ب��ەردەوام��ی بەهەبوونی هێزی خۆی دەدات.
ئ��ازادی تیرە هەستێكی زۆر بەهێزە .پەرستگای ئەو ئایینانە پێشدەخرێت كە مۆركی خوداوەندی ژنی پێوەیە .لەم قۆناخەدا لە هەموو شوێنەكانی نیشتەجێ بووندا پەیكەری بچووكی خوداوەندە ژنە سەرەكییەكان لە زۆر شوێن دانراوە و هەیە .ژن لە میانەی ئەستێرە و مانگەوە نوێنەرایەتی دەكرێت، ب��ەاڵم زیاتر خ��اوەن گرانییەكی بەمجۆرەیە كە بەدایكی سروشتی هێزە سروشتییەكان دادەنرێت. تێگەیشتنی ئەمە زەحمەت نییە .لە میانەی رەنجی خوڵقاندنی كشتوكاڵ و ماڵیكردنی ئاژەڵ ،هەروەها وەكو دایكی ئەو مندااڵنەی دەیانهێنێتە دونیاوە، لەمێژوودا بەگەورەترین شێوە پیرۆز دەكرێت. لە واتایەكدا هێزی خوڵقێنەری ژیانە .سروشت و خاك دایكە .ئەو هێزەی سروشت و بەروو بوومی دانەوێڵە و دارەكانی دۆزی��ەوە ،دەبێتە نوێنەری خوداوەندە ژنەكان و وەكو كارەكتەرێكی سروشتی، واتابەخش دەبێت .گرنگی ژن ـــ دای��ك كە بە شێوەیەكی نائاسایی زیاد دەكات ،بەرامبەر بەپیاو رێگا لەپێش بااڵبوونێكی زەق و بەرچاو دەكاتەوە. س�����ەرچ�����اوە :ژن�����ۆل�����ۆژی ( ت��ێ��زەك��ان��ی رێ����ب����ەر ئ�����ۆج�����ەالن ب����ۆ ئ���������ازادی ژن)
ژن لە میانەی ئەستێرە و مانگەوە نوێنەرایەتی دەكرێت ،بەاڵم زیاتر خاوەن گرانییەكی بەمجۆرەیە كە بەدایكی رسوشتی هێزە رسوشتییەكان دادەنرێت. تێگەیشتنی ئەمە زەحمەت نییە .لە میانەی رەنجی خوڵقاندنی كشتوكاڵ و ماڵیكردنی ئاژەڵ ،هەروەها وەكو دایكی ئەو مندااڵنەی دەیانهێنێتە دونیاوە، لەمێژوودا بەگەورەترین شێوە پیرۆز دەكرێت .لە واتایەكدا هێزی خوڵقێنەری ژیانە .رسوشت و خاك دایكە …………………. فۆرم و بچمی (قاڵن) تیرەی سەرەتایی زەمینەی لە دایكبوونی كۆمەڵگا و یەكەمین زاكیرە و پێشكەوتنی بابەتە سەرەكیەكانی هۆشیاری و باوەڕییە
روونكردنەوە 44
[~] [ ساڵی سێیەم ] [ [ ] 2013/1/20ژماره ]25
Roji_Wilat@yahoo.com
روونكردنەوەی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئێمە وەك��و پارتی چ��ارەس��ەری دیموكراتی كوردستان ل��ەدوای پرۆسەی روخانی رژێمی بەعسەوە هەمیشە داوامان كردووە كە سەرجەم الیەنە كوردستانیەكان و دیموكراتخوازەكان ب��ەی��ەك لیست ب��ەش��داری ل��ە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پ��ارێ��زگ��اك��ان��ی ن��اوچ��ە كێشە لەسەرەكان بكەین و خۆمان لە چەند لیستی بپارێزین .لەم پێناوەشدا هەمیشە بەرژەوەندی گشتیمان خستۆتە پ��ێ��ش ب���ەرژەوەن���دی خۆمانەوەو هەڵوێستمان لە هەڵبژاردنەكانی راب���ردوودا گەواهیدەری ئەم هەڵوێستەمانن. كە دەتوانین لێرەدا بە نمونە بیانهێنینەوە: لە هەڵبژاردنی 2005دا دوای ئەوەی - 1 ماوەیەكی زۆر گفتوگۆ كرا لەسەر دروستكردنی لیستی برایەتی ك��ەرك��وك و ئێمەش وەكو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ناوی خۆمان لە الی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان تۆمار كردبوو ،كەچی لە كۆتاییدا ناوی ئێمە نەخرایە ناو لیستی برایەتیەوەو ئێمە لەدەرەوەی لیستەكە ماینەوە .ئەمە لەكاتێكدا بوو كە ئێمە هیچ ئیمتیازێك و داواكاریی تایبەتمان نەبوو و تەنیا دەمانخواست ناومان لەناو ئیجماعی كوردستانیدا بێت .بەاڵم بەداخەوە پێشوازی لەم هەڵوێستەمان نەكرا .سەرەڕای ئەمەش لەسەر داوای كۆمەڵێك كەسانی دڵسۆزی كەركوك و رۆشنبیر ئێمە لیستی خۆمان كێشایەوەو دەنگی خۆمان خستە پاڵ لیستی برایەتی. لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی - 2 ئێراق لە سەرەتای 2009دا ئێمە پشتیوانی
لیستە كوردستانیەكانی پارێزگاكانی موسڵ، دی��ال��ە ،سەالحەدین و بەغدادمان ك��ردووە. لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراقی مانگی - 3 ئاداری 2010دا زۆر هەوڵماندا كە لە سنووری پارێزگاكانی كەركوك ،موسڵ ،دیالە ،سەالحەدین و بەغداد هەموو الیەنەكان پێكەوە بەشداری بكەین ،ب��ەاڵم جێگەی داخ��ە نە الیەنەكانی دەس��ەاڵت و نە الیەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان ئامادەی ئەوە نەبوون دان بەیەكتریدا بنێن و ئەمەش وای كرد كە پەرتەوازەیی دروست ببێت و كورد بە چەند لیستێك بەشداری بكات لە هەڵبژاردنەدا .ئەمەش زیانێكی مەزنی بە كورد گەیاند .جارێكی تر ئێمە دەنگی خۆمان خستە پاڵ چەند كاندیدێك لە لیستی كوردستانی. سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی - 4 ئەنجومەنی پارێزگاكانی ئێراق كە بڕیارە لە -4-20 2013ئەنجام بدرێت .ئێمە ماوەی زیاتر لە شەش مانگە لەكەركوك لەگەڵ 14پارتی كوردستانی تردا لەگفتوگۆداین و پرۆژەیەكی هاوبەشمان ئ��ام��ادە ك��رد ب��ۆ ئ���ەوەی پێكەوە ب��ەش��داری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەین و هاوهەڵوێست بین س��ەب��ارەت بەچارەسەری دۆسیەی ئەو ناوچانە .لەهەمان كاتدا چەندین جار داوامان ك��ردووە پێكەوە بەشداری هەڵبژاردنی ناوچە كێشە لەسەرەكان بكەین .بەاڵم بەشێوەیەكی چ��اوەڕوان نەكراو ( )7پارتی كوردستانی لە هەولێر لەهەفتەی رابردوودا رایانگەیاند كە ئەوان بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكانی ناوچە كێشە لەسەرەكان دەكەن .ئێمە لەكاتی خۆیدا
رەخنەمان لەم راگەیاندنە گرت و پێمان وابوو كە پێویست بوو ئەو راگەیاندنە لەالیەنی سەرجەم پارتەكانەوە بكرایە نەك چەند پارتێكەوە. وەكو دوا هەڵویسَت ئێمە بە فەرمی - 5 داوامان لەالیەنەكانی ناو ئەو لیستە كردووەو بەباشمان زانیوە كە بەشداری لەو لیستەدا بكەین ،بەاڵم هەتا ئێستا ئەو الیەنانە ئامادە نیین كەئێمە وەكو هاوپەیمانی خۆیان پەسند بكەن و تۆمار نەكردنی ناوی پارتیمان الی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەكو هۆكار نیشان دەدەن ،دیارە لەڕووی یاساییەوە ئەم هەڵوێستە دەكرێت واتادار بێت ،بەاڵم لەڕووی سیاسی و جەماوەرییەوە واتایەكی ئەوتۆی نییە ،چونكە ئێمەو چەندین پارتی تر ناوی خۆمان تۆمار نەكرد بۆ ئەوەی كە هەمووان پێكەوە ناو تۆمار بكەین و بەشداری بكەین لە هەڵبژاردندا .ئێستاش ئێمە سەرەڕای رەخنەكردنمان لەم هەڵوێستە ،نامانەوێت لیستی جیاواز دروست ببێت .جەماوەری گەلەكەشمان دڵنیا دەكەینەوە كە كاردەكەین بۆ پاراستنی یەكڕیزی گەلەكەمان و بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا دەكەین ،دوای ئەوەی كاندیدەكان ئاشكرا بوون ،ئێمە هەڵوێستی خۆمان ئاشكرا دەكەین كە پشتیوان كام كاندیدو پارتە دەكەین. دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان 2012-12-8
وێنەی پشتی بەرگی گۆڤارەكە
گەریالی شەهید"عەباس مەحمەد حەسەن" ،ناسراو بە " بروسك هەولێری" كێیە؟ گەریالی شەهید " عەباس مەحمەد حەسەن" ن��اس��راو ب��ە "ب��روس��ك ه��ەول��ێ��ری" ل��ە دایكبووی ساڵی""1983ی هەولێرە و ناوی دایكی "محبوبە"یە و ناوی باوكی"مەحمەد حەسەن"ە ،لە بنەماڵەیەكی رەن��ج��دەر و نیشتمانپەروەری ق��ەاڵوم��ەن��ارە لە دایكبووە .عەباس مەحمەد لە ساڵی ""1996 بەشداری ریزەكانی گەریالی بزوتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان بە پێشەنگایەتی پەكەكە بووە و لە ب���ەرواری" "2002/1/25لەكاتی مەشق و راهێنانی پەروەردەی سەربازیدا لە رووداوێكدا شەهید دەبێت و دەچێتە ریزی كاروانی شەهیدانی كوردستانەوە و تەرمەكەشی لە قەبرستانی مەحمەد قەرەسۆنگۆر لە بناری قەندیل بە خاك سپێردراوە.
Rojî Wilat Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan [Jimarey: 25] [Salî: 2013]
گەریالی شەهید عەباس محەمەد )حەسەن ناسراو بە (برۆسك هەولێری