خاوەنی ئیمتیاز :دەشنێ نەریمان ســـەرنـــووســـەر :ســــادق عــەزیــز نرخ٠( : )٥٠دینار -نرخی هاوپشتی )٢٠٠٠( :دینار
ژمارە )١٨( :شەمە )٢٠٢١/٩/٢٥( -
ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی -کرێکاریی سۆسیالیستییە
(هەموو ناوەڕاستی مانگێک دەردەچێت)
دەنگەکانمان لە سندوقەکاندا ناخنکێنین ،ئازادیان دەکەین!
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان و شێوازەکانی دەسەاڵتی سیاسی
ژمارەى تایبەت بە هەڵبژاردن
سەروتار
سادق عزیز
هــەرزوو بەئومێــدی بردنەوەی کورســییەکانی ئەنجومەنی نوێنــەران لــە ســایەی هەڵبژاردنــە تەشــریعییەکانی پەرلەمانــی پێنجــەم ،کــە بریــار وایــە لــە ١٠ی ئۆکتۆبــەری مانگــی داهاتــوودا بەڕێوەبچێــت ،بەربژێــرەکان دەســتیان بــە هەڵمەتەکانــى هەڵبــژاردن کــرد .بەدڵنییایــەوە هــەم بــۆ بەربژێــرە ســەربەخۆکان و هــەم بــۆ هەڵبژێردراوەکانــی حــزب و کوتلــە سیاســییەکانیش بــێ بەالڕێدابردنــی کرێــکاران و جەمــاوەری خەڵــک و فریودانیــان لــە ڕێــگای باڵوکردنــەوەی بەڵێنــی درۆزنانــە بــە ئەنجامدانــی چاکســازیی و چەنــد دەســتکەوتی تــر ،هــەروا ســانا نییــە کورســییەکانی پەرلەمــان بەدەســت بخــەن .ســەرباری ئــەوەی دوایــن کەمپەینەکانــی هەڵبــژاردن چەنــد خەســلەت و جیاوازیــی سیاســی گاڵتەجاڕانــەی لــە شــێوازی کەمپەینــی هەڵبژاردنــی بەربژێرەکانــدا بەخــۆوە دیــوە، کــە پرۆســەی سیاســی لــە عێــراق لــە هــەر دانەیەکــی تــر جیــا ئەکاتــەوە ،لــە چەشــنی فرۆشــتنی کارتەکانــی دەنگدانــی تایبــەت بــە بەژێــرەکان ،و دەمچەورکردنــی چاودێرانــی ســندوقەکان بــە پارەوپۆســت و دامەزرانــدن، تــا ئــەو جێیــەی نرخــی هــەر کارتێكــی هەڵبــژاردن گەیشــتە زیاتــر لــە نیــوەی مووچــەی مانگانــەی کرێــکاران و کارمەنــدان ،یــان هەڵکشــانی تێچوونەکانــی هەڵبــژاردن تــا ڕاددەی ســەدان هــەزار دۆالر و لــە هەندێکــی ناوچەشــدا تــا ڕاددەی نیــو ملیــۆن دۆالر ،ئەمــە بــە دڵنیایــی و وتــەی چەنــد هەڵبژێــردراوی پێشــووی خولەکانــی تــر ،تەنانــەت ڕاددەی گاڵتەجــاڕی بــە پێداویســتیییە ســەرەتاییەکانی خەڵــک لــە ئــاو ،کارەبــا و خزمەتگــوزاری تەندروســتی و گشــتییەکان گەیشــتە بانگەشــەی فرۆشــتنی محاویلەکانــی وزەی کارەبــا لــە پێناودەستخســتنی دەنگــی زیاتــر. پرۆســەی هەڵبــژاردن و پاشــهاتە ناشایســتە و تاڵەکانــی لــە مانــەوەی سروشــتی قۆرخکاریــی و بااڵدەســتیی کوتلــە سیاســییەکان ،سیســتمی پشکپشــکێنە ،و دابەشــکردنە تایفییانــەی دەســەاڵت ،هیــوا و بــڕوای خەڵکــی بــە ئەنجامدانــی ســادەترین ئاڵوگــۆڕ و چاکســازیی لــە ژیانــی سیاســی و کۆمەاڵیەتــی و ئابــوری تەنانــەت یەکجــار بچــوک و ڕووکەشــانەش بێــت ،هێناوەتــە ئاســتی نەبــوون .تەنانــەت هەلومــەرج گەیشــتووەتە ئــەو ڕاددەیــەی چاومــان بــە دوو بەرژێــری کوتلــە سیاســییەکانی کــەوت خۆیــان باوەڕیــان بــە
چاکســازیی لــە ڕێــگای ئەنجامدانــی هەڵبژاردنــی پەرلەمانیــی لەدەســتداوە ،هــەروەک بــە وتــەی یەکێــک لــە بەربژێــرەکان: «ســەرجەم گەالنــی عێــراق هیــچ بەرژەندەییەکیــان لــەم شــێوازە دیموکراســییەدا نییــە»! بەشــێوەیەکی گشــتی کەمپەینــە پەرلەمانییــەکان نــەک تەنهــا لەســەر ئاســتی نێوخۆیــی بەڵکــو لــە ئاســتی جیهانیشــدا بــێ خــەوش و فریــودان و پێشــێلکردن بەڕێــوە ناچــن .چــاو لــە هەڵبژاردنەکانــی ئەمریــکا و ڕۆڵــی دەزگای هەواڵگــری ڕووســیا بکــەن ،یــان هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا و بانگەشــەی درۆزنانــەی بەشــداری زۆرینــە و تۆمەتبارکردنــی هەندێــک لــە الیەنــە سیاســییەکان بــە پێشــێلکردنە یاســایییەکانی هەڵبــژاردن و فێڵکــردن ،یــان لــە دوایــن هەڵبژرادنەکانــی مەغریــب و تونــس و نمونەکانــی تــری ڕیاکاریــی دیموکراســی و پارێزراویــی مافەکانــی تــاک لــە ســایەی ڕژێمــی کۆمەاڵیەتیــی بااڵدەســتدا. لــە الیەکــی تــرەوە ،بــەر ئــەو ڕاســتییە ئەکەویــن کــە زۆربــەی هەڵبژاردنــە پەرلەمانییــەکان لــە واڵتانــی جیهانــدا بەڕێــوە ئەچــن ،بــە هەمــوو فریــودان و فێڵێــک ،ژمــارەی
بەشــداربووەکان ناگاتــە ئــەو ڕێــژە دیاریکــراوەش کــە دەســەاڵتداران و حزبــە سیاسـییەکانی خۆیــان و شــێوازی دیموکراســیی بۆرژوازییان پێوە هەڵئەکێشــن ،خۆهەڵکێشــان بــە ئــەو دیموکراســییە پــڕ لــە خەوشــەی کــە دەوڵەتانــی ســەرمایەداری و الیەنگرانــی بــازاڕی ئــازاد و دیموکراســی و دادپــەروەری بانگەشــەی بــۆ ئەکــەن .ئەمــە ســەرباری ئــەوەی لــە زۆربــەی هەڵبژاردنەکانــی ئاســتی جیهانیشــدا ڕێــژەی حــزب و هێــزە سیاســییە ســەرکەوتووەکان لــە باشــترین حاڵەتەکانــدا و گــەر بەختیــش یاوەریــان بێــت، ناگاتــە نیــوەی دەنگــی ئەوانــەى کــە مافــی دەنگدانیــان هەیــە، هــەروەک لــە ڕابردووشــدا چاومــان لێکــردووە زۆرینــەی حزبــە سیاسـییە ســەرکەوتووەکان ،بــە گشــتی ئــەو ڕێــژە یاسایییەشــیان نییــە کــە بــاوەڕی بــە دەنگــی زۆرینــە لــە بەڕێوەبردنــی کۆمەڵــگا و قســەکردن بــە نــاوی خەڵــک و بەشــداریکردن لــە بەڕێوەبردنــی کۆمەڵــگادا هەیــە. هەربۆیــە لــە ڕوانگــەی مەنتقــی سیاســی و کۆمەاڵیەتییــەوە، ڕژێمــی پەرلەمانــی و پرۆســەی هەڵبــژاردن لــە بنەڕەتــدا نــەک هــەر پرۆســە و ڕژێمیکــی بــۆ ل ٤
ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی -کرێکاریی سۆسیالیستییە
2
ئەزموونی کرێکاری
ژمارە )١٨( :شەمە )٢٠٢١/٩/٢٥( -
گۆشەیەک لە ناڕەزایەتی و خەباتی ڕۆژانە و نەپساوەی چینی کرێکار لە جیهاندا ئامادەکردنى :کامەران ئەحمەد هــەزاران کرێــکاری تەندروســتی لــە پۆڵەنــدا دژ بــە کەمیــی کــرێ و هەلومەرجــی ســەختی کارکــردن مانیــان گرت ڕۆژی شــەممە ١١ی ســێپتەمبەری ،٢٠٢١هــەزاران کرێــکار و کارمەنــدی تەندروســتی گردبوونــەوە و خۆپیشــاندانیان ســازدا. ســەرباری ناڕەزایەتــی دژ بــە هەلومەرجــى ســەختی کارکــردن و کەمیــی کــرێ ،ڕەخنــەی توندیــان ئاراســتەی حکومەتــی وارشــۆ کــرد کــە بێتوانــا بــووە لــە وەاڵمدانــەوە بــە پێداویســتییەکانی تەندروســتیی خەڵک لە کاتی پەتاکەدا .ســەرەتا ســەرجەم کرێکاران و کارمەندانی تەندروســتی بــۆ ڕێزگرتــن لــە گیــان لەدەســتدانی ٥٠٠دکتــۆر کــە لــە کاتــی پەتاکــەدا دەقیقەیــەک لــە بــەردەم کۆشــکی ســەرۆکایەتی ڕاوەســتان و دواتــر بــە ڕێپێــوان بــە شــەقامەکانی وارشــۆدا بــە پــاکارد و وتنــەوەی چەندیــن دروشــم داخوازییەکانــی کرێکارانــی ئــەم کەرتەیــان خســتە ڕوو .ئــەم ناڕەزایەتییانــە پــاش ئــەوە هــات کــە گفتوگۆکانــی نێــوان نوێنەرانــی کرێــکاران و حکومــەت لــە ڕۆژی هەینــی هــات ،نەگەیشــتنە هیــچ دەرئەنجامێکــی .خۆپیشــاندەران پێیانوایــە لەگــەڵ هەڵکشــانی ژمــارەی توشــبووان بــە پەتــای ڤایرۆســی کۆرۆنــا پرۆســەی کوتانــی هاواڵتیــان بــە خــاوی ئەچێتــە پێــش کــە تــا ئێســتا 59%ی هاواڵتیانــی پۆڵەنــدا کوتــراون .شــایانی باســە ماوەیەکــە ناڕەزایەتییــە کرێکارییەکانــی کەرتــی تەندروســتی لــە ئەوروپــا و بەتایبــەت لــە دانیمــارک ،ئیتالیــا ،فەڕەنســا ،هەنگاریــا، یۆنــان شــەپۆل ئــەدات.
لێکهەڵپژانی خۆپیشاندەرانی دژ بە کوتانی ئیجباری لەگەڵ پۆلیسی یۆنان ڕۆژی شــەممە ١١ی ســێپتەمبەری ،٢٠٢١بــۆ چەندەمیــن جــار خۆپیشــاندانی هــەزاران کــەس لــە ئەســینای پایتەخــت دژ بــە کوتانــی ئیجبــاری و ڕێکارەکانــی حکومــەت لــە پەیوەنــد بــە ڕێگریکــردن لــە تەشــەنەی زیاتــری پەتاکــە ،بەڕێوەجــوو .مــاوەی چەندیــن هەفتەیــە لــە مانگــی تەمــووزەوە ســەدان خەڵکــی نــاڕازی لە ڕۆژانی پشــووی هەفتە دێنــە ســەر شــەقامەکانی پایتەخــت و لــە کاتــی ڕێپێوانەکانیانــدا لەالیەن دەزگاکانــی پۆلیســەوە بــە مەبەســتی باڵوەپێکــردن و دەســتگیرکردنی چاالکوانانــی ئــەو بزووتنەوەیــە پەالمــار ئەدرێــن .ژمارەیەکــی زۆری خەڵــک لــە واڵتانــی جیهــان ئامــادە نیــن مــل بــە ڕێــکارە ئیجبارییەکانــی کوتــان بــدەن و پێیانوایــە« :بەڵــی بــۆ کوتــان بــەاڵم نــەک بــە ئیجبــاری و بەســتنەوەی بــە لەدەســتدانی پیشــە و کارەوە» « ،الشــەی خــۆم، بــژاردەی خۆمــە»« ،نابێــت لەژێــر هیــچ بیانوویەکــدا ئــازادی بەرخورد کــردن لەگــەڵ الشــەی خــۆم بخرێتــە ژێــر پرســیارەوە» .ڕۆژی ١١ی ســێپتەمبەر وەک دوایــن مۆڵــەت درابــوو بــە ٦هــەزار کارمەنــدی تەندروســتی لــە یۆنــان تــا لــە کارەکانیــان بــەردەوام بــن ،ئەگەرنــا کارەکانیــان لەدەســت ئــەدەن .بــەاڵم ئــەم بڕیــارە هــەروا ســادە نییــە و کەرتــی تەندروســتی کــە هــەر ئێســتا لــە قەیرانێکــی قوڵدایــە لــە یۆنــان، و ژیانــی کۆمەڵــگا ئەخاتــە بــەردەم مەترســییەکی یەکجــار گــەورە. بــە پـێی دوایــن ئامــارەکان تاکــو ئێســتا نزیــک بــە ٦ملیــۆن هاواڵتــی کوتــراون ،و %٥٩یــش ژەمــی یەکەمــی ڤاکیســینەکەیان وەرگرتــووە.
پالنی کرێکارانی ویتابیکس بۆ مانگرتن لە کۆتایی سێپتەمبەر بڕیــار وایــە کــە کرێــکاران و کارمەندانــی کارگەکانــی ویتابیکــس ( )Weetabixکــە تایبەتمەنــدە بــە بەرهەمهێنانــی خواردەمەنییەکانــی بەیانیــان لەگــەڵ پســکیت و شــیرینیی لــە ٢٨ی ســێپتەمبەر بــۆ مــاوەی ٤٨ســەعات دەســت بدەنــە مانگرتــن .ئەمــە ســەرەتای پالنەکانــی یەکێتــی کرێکارانــە بــۆ بەڕێوەچووونــی زنجیرەیــەک مانگرتــن لــە کۆتایــی هەفتــە بــە درێژایــی وەرزی پاییــز .ئــەم چاالکییانــە بــەدوای ناڕەزایەتــی کرێــکاران دژ بــە پالنــی بەڕێوەبەرایەتــی کارگــە بــۆ گۆڕینــی نۆبەتەکانــی کارکــردن دێــت کــە ئەبێتــە لەدەســتدانی النــی کــەم پێنــج هــەزار پــاوەن لــە ســاڵێکدا بــۆ هــەر کرێکارێــک.
پانتا بووەتە شارێکی گەورەى پڕ لە خۆڵ و خاشاک پــاش ڕێنەکەوتنــی کرێکارانــی پاککــەرەوە لەگــەڵ نوێنەرایەتــی کۆمپانیــا ( )PMCلەســەر مووچــە و هەلومەرجــی کارکــردن لــە شــاری پانتــای هیندســتان کرێکارانــی پاککــەرەوە مــاوەی هەفتەیەکــە دەســتیان داوەتــە مانگرتــن .ئــەم شــارە مێژوویییــە کــە زیــاد لــە دوو ملیــۆن تیایــدا نیشــتەجێیە ،ڕۆژانــە ١٤٠٠-١٢٠٠تــۆن خــۆڵ و خاشــاکی هەیــە و لــە درێــژەی مانگرتنــی ٤٠٠کرێــکاری پاککــەرەوە بووەتــە شــارێکی گــەورەی پــڕ لــە زبــڵ و بۆنــی قێزەونــی خاشــاک کووچــە و کــۆاڵن و شــەقامەکانی هەمــوو شــاریان تەنیــوە .شــەڕی کرێــکاران لەســەر مووچــەی یەکســان بــۆ کاری یەکســان ،مافەکانــی دەرماڵــەی مەترســی و خانەنشــینییە.
کرێکارانــی خزمەتگــوزاری بارکــردن و گەیانــدن لــە ســتارترەک ()StarTrack دەنگیــان بــە «بەڵــێ» دا یەکێتــی کرێکارانــی گواســتنەوە لــە ئوســترالیا ڕایگەیانــد کــە لــە ڕاپرســی مانگرتنــدا %٩٠ی کرێــکاران لــە پێنــاو دابینکردنــی ژینگەیەکــی گونجــاوی کارکــردن و پــڕ لــە ســەالمەتی زیاتــر دەنگیــان بــە «بەڵــێ» داوە .لــە کاتێکــدا قەبــارەی دامەزراندنــی دەرەکــی لــە خــوارووی ئوســترالیا هەڵکشــاوە بــۆ ،%٧٠لــە کوینزالنــد و کانبێــراش بــۆ %٥٠بــەاڵم لــە بەشــی ڕۆژائــاوا تەنهــا یــەک لــە کــۆی هەشــت کرێــکار کاروبارەکانــی بارکردنــی ئاســمانی پــێ ســپێردراوە. مایــکڵ کەیــن ســکرتێری یەکێتــی کرێکارانــی گواســتنەوە ڕایگەیانــد»: هیــچ بژاردەیەکــی تــر نەماوەتــەوە جگــە لــە شــەڕکردن و خەبــات
حکومەتی خۆجێی لە پونجاب ملی دا بە زیادکردنی مووچە بە بڕی %٣٠ پــاش پێنــج ڕۆژ لــە مانگرتنــی سەرتاســەریی شــوفێرانىی پاســەکانی هێڵــی کەرتــی گشــتی لــە پونجابــی هیندســتان بــۆ زیادکردنــی کــرێ ســەرئەنجام لــە ڕۆژی ١٣ی ســێپتەمبەری ٢٠٢١حکومەتــی خۆجێــی پەیمانــی بــە زیادکردنــی مووچــە بــە بــڕی %٣٠لەگــەڵ %٥ی بــڕی زیادکردنــی ســااڵنە دا و بــەو پێیــەش کرێــکاران و یەکێتــی کرێکارانی هێڵــی گواســتنەوە بڕیــاری شــکاندنی مانگرتنەکانیــان دا و ئەچنــەوە ســەر کارەکانیــان .لــە داخوازییەکانــی کرێکارانــدا هێشــتا گفتوگــۆکان لەســەر دامەزراندنــی هەشــت هــەزار کرێــکاری گرێبەســت ،کڕینــی پاســی نــوێ لەبــەر ســەالمەتی هاتووچــۆ بــەردەوام ئەبــن.
لەســەر دەســتگرتن بــە پیشــەکان و مافــە کرێکارییەکانــەوە»
هەزاران کرێکاری بیناسازی لە واشنتۆن دەست ئەدەنە مانگرتن بڕیــار وایــە ڕۆژی ٥شــەممە ١٦ی ســێپتەمبەری ٢٠٢١هــەزاران کرێــکاری بیناســازیی لــە واشــنتۆن دەســت بدەنــە مانگرتــن پــاش ئــەوەی یەکێتــی کرێکارانــی دارتاشــەکانی نۆرثوێســت ڕایگەیانــد کــە هیــچ بەرەوپێشــچوونێک لــە دانیشــتنەکانی نوێنەرانــی کرێــکاران و کۆمەڵــەی بەڵێنــدەرە گشــتییەکان نەگەیشــتووەتە هیــچ ئەنجامێــک. ئێمــە ناســاغ و ماندوویــن! مانگرتنــی کرێکارانــی چێشــتخانەکان لــە فڕۆکەخانــەی فۆنیکــس لــە ڕۆژی ٤شــەممە ١٥ی ســێپتەمبەر دژ بــە هەلومەرجــی ســەختی کارکــردن ،و نەبوونــی کرێــکاری پێویســت و تــەواو و زیادبوونــی ڕیزبەســتنەکانی خەڵــک لەبــەردەم چێشــتخانەکانی نێــو فڕۆکەخانــەی نێــو دەوڵەتــی فۆنیکــس ،کرێکارانــی کۆمپانیــای HMS Hostکــە یەکێکــە لــەو دوو کۆمپانیایانــەی بەڕێوەبــەری چێشــتخانەکانی نێــو فڕۆکەخانــەکان ئەکــەن دەســتیان دایــە نارەزایەتــی و مانگرتــن.
ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی فرۆشگاکان لە ئەڵمانیا شەپۆل ئەدات لەپێنــاو بردنــە ســەری مووچــە بــە رێــژەی 4.5%و پێشکەشــکردنی خەاڵتــی مانگانــەی ٤٥یــورۆ و دابینکردنــی خەرجییەکانــی کاتــی ڕاهێنــان ،و جێگیرکردنــی النــی کەمــی بــە 12.50یــورۆ بــۆ هــەر ســەعاتێک لەکاتــی خانەنشــینیدا، کرێکارانــی چەندیــن کۆمپانیــا و فرۆشــگای وەک (IKEA, Rewe, Kaufland, Galeria Karstadt Kaufhof, Edeka, Thalia, Cos, H&Mو )Primarkلــە شــارەکانی بەرلیــن و براندنبێرگــی ئەڵمانیــا لــە ڕۆژی دووشــەممە ١٣ی ســێپتەمبەر دەســتیان دایــە ناڕەزایەتــی و مانگرتــن .بێــزاری و توڕەیــی بێئەنــدازەی کرێــکاران لــە بەرامبــەر جێگیربــوون وزیادنەکردنــی مووچەکانیانــە لــە کاتێکــدا هەڵئاوســان بەڕێــژەی 3.8لــە خەرجییەکانــی ژیــان بــازی داوە .خۆپیشــاندەرانی کرێــکار بــە ئامادەبوونــی چەنــد نوێنــەری یەکێتــی کرێکاریــی و پارتــی چــەپ لــە مەیدانــی Breitscheidplatzلــە بەرلیــن گردبوونــەوە .خۆپیشــاندەران پێداگیرییــان لــەوە کــردەەوە: «خاوەنــکارەکان پێویســتە بەرپرســیارێتیی کۆمەاڵیەتــی زیاتــر بگرنــە ئەســتۆ و پێویســتە لــە وتووێژەکانــی داهاتــوودا لــە گــەڵ نوێنەرانــی کرێــکاران بــۆ زیادکردنــی مووچــە بگەنــە ئەنجــام».
لێرە یەکبگرن دەیــان کرێــکاری نــاڕازی بــە لەبەرکردنــی تیشــێری (UNITE ( )Hereلێــرە یەکبگــرن) بــە نێــو دەروازەکانــی فڕۆکەخانــەدا ڕێپێوانیــان کــرد و هاواریــان ئەکــرد ( HMS Hostلــە مانگرتندایــە) .ئــەم ناڕەزایەتییانــە درێــژەی مانگرتنەکانــی ١١ی ســێپتەمبەرە.
ژمارە )١٨( :شەمە )٢٠٢١/٩/٢٥( -
جیهانی
3
ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی -کرێکاریی سۆسیالیستییە
هەڵبژاردنێک بوونی نیە ،مەگەر سەکۆیەک بێت بۆ ڕسواکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق و کوردستان!
کامل ئەحمەد لــە ئاســتی جیهانــدا دەهۆڵێکــی زۆر دەکوترێــت بــۆ بــە پیرۆزکردنــی هەڵبژاردنــە پەرلەمانییــەکان و پڕۆســەی هەڵبــژاردن وەک یەکێــک لــە کۆڵەکەکانــی دیموکراســی و پارەوپولێکــی لــە ڕادەبــەدەری بــۆ تەرخاندەکرێــت ،بــەاڵم بــە ڕۆشــنیش دەبینینیــن کــە ئــەم پڕۆســە دیموکراتییــە لــە نــاو زۆرینــەی خەڵــک و چینــی پرۆلیتاریــادا ڕۆژ لــە دوای ڕۆژ متمانــەی خــۆی زیاتــر لــە دەســتدەدات و ڕادەی بەشــداربووان لــەم گەمــە درۆیینەیــەی بورژوازیــدا، بــۆ دەستاودەســتپێکردنی دەســەاڵت لــە نێــوان خۆیانــدا و بــۆ پاراســتنی بەرژوەندییــە چینایەتییەکانیــان ،دێتــە خــوارەوە .ئامارەکانــی ڕێــژەی کەمیــی بەشــداربووان و بــێ ئومێدیــی خەڵــک لــە هەڵبژاردنــەکان لــە زاری میدیــا و ســەرانی بــورژوازی خۆیانــەوە و هەڵڕشــتنی فرمێســکی تیمســاحیانە بــۆ ئــەم پڕۆســە جوانــەی دیموکراســی و بەرەوهەڵدێــر چوونــی ،وێــردی ســەرزمانیانە و هەمــووان لــە هەوڵــی ئــەوەدان کــە بیهێڵنــەوە .ئەمــە بەجیــا لــەوەی کــە ئەگــەر هەڵبژاردنێــک بوونــی هەبووایــە ئــەوا هەمــوو ئــەم زوڕناژەنانــەی بــۆرژوازی و هەمــوو دەزگا ســەرکوتگەر و داپڵۆســێنەرەکانیان دەکەوتنــە گیانــی خەڵــک بــۆ ئــەوەی هەڵبــژاردن نەکــەن .بــەاڵم تــا ئــەو کاتــەی کــە هەڵبــژاردن لــە نێــوان هێــزە بورژوازییەکاندایــە و هەموویــان لەســەر هێشــتنەوە و پاراســتنی بەرژەوەندیەکانــی ســەرمایە کۆکــن ،هانــی خەڵــک دەدەن بــۆ بەشــداریکردن لــە پێنــاو درێــژەدان بــە سیســتمە چینایەتییەکــەی خۆیــان و کەڵەکــەی زیاتــری ســەرمایە لــە ڕێــگای بەکارهێنانــی ئــەم دەزگایــەوە. ئەگــەر نــا ،دیموکراســی و هەڵبژاردنــی پەرلەمانیــش وەک ئەلگۆیــەک تواناییەکانــی خــۆی لــە دەســتداوە بــۆ گێلکردنــی پڕۆلیتاریــا و ئەمــە بــە ڕۆشــنی لــە النکــەی دیموکراسیشــدا، لــە خۆرئــاوادا ،دەبینیــن .هەڵبــژاردن لــە عێــراق خەڵکەکــەی توشــی بــێ ئومێــدی کــردووە و دیموکراسیشــی کردۆتــە دیــاردە و پڕۆســەیەکی گاڵتەجاڕانــە. خاڵێکــی ســەرەکی و پایەیــی تــر ئەوەیــە کــە ئــەم هەڵبژاردنــە پێشــوەختەی عێــراق دەبێــت وەک بەشــێک لــە ملمالنێــی نێــوان هێــزە جیهانــی و ناوچەیــی و ناوخۆییــەکان چاویلێبکرێــت .ئــەم پڕۆســەی هەڵبژاردنــە و بڕیــاردان لەســەر بەڕێوەچوونــی پێشــوەختی پێودانگــی هاوســەنگیی هێــزی نێــوان ئەمریــکا و ئێرانــە و بــۆ لێــدان و بەهێزکردنــی الینەگرانــی خۆیانــە لــەم پرۆســەیەدا .ئــەم بڕیارە ڕاســتەوخۆ بڕیارێکــی ئەمریکــی بــوو ،هەروەهــا هەوڵێکــە بــۆ ئــەوەی
حکومەتەکــەی کازمــی لەســەر پێــی خــۆی ڕابگرێــت .ئاڕاســتە و سیاســەتێک کــە لــە پشــتیەوەیەتی بریتــی یــە لــە الوزاکردن و کەمکردنــەوەی پێگــەی هەمــوو ئــەو هێــز و گــرووپ و حزبانــەی کــە ســەر بــە میحــوەری ئێرانــن لــە نێــو خــودی پەرلەمــان و کــۆی پڕۆســەی یاســادانانی عێراقــدا .ئەمریــکا لــە ڕێــگای ئــەو هێزانــەوە کــە نوێنەرایەتــی دەکــەن ئــەم پڕۆســەیەی بەڕێخســت ،گوایــە هەڵبژاردنــی پێشــوەختە خواســتی ناڕەزایەتــی و ڕاپەریەنەکانــی ئۆکتۆبــەرە .هــەر بۆیــە لــەم گەمەیــەدا هەندێــک لــە هێزەکانــی نــاو خــودی پڕۆســەی دەســەاڵتداری و یاســادانانی عێراقــی کــە ســەدرە هەڕەشــەی بەشــدارینەکردنی دەکــرد تــا بتوانێــت تــەرازووی ئــەم گەمەیــە بــە الی خۆیــدا هاوســەنگ بــکات. هاوکاتیــش ئێمــە شــاهیدی چەندیــن هاوپەیمانــی نــوێ و تووندبوونــەوەی ئــەم کێشــە ناوخۆییانەیــن بــە پێــی ئــەم ئاڕاســتە دژ بەیەکانــەی بــورژوازی لــە نێــوان نەیــاران و دۆســتەکانی دوێنێــدا و دابەشــبوونیان بەســەر ئــەم دوو ئاڕاســتە جیــاوازەدا .ئــەوەی کــە ئەنجامــی هەڵبژاردنــەکان چــۆن دەبێــت و چ الیەنێکیــان بــراوەی ئەســڵی ئــەم گەمەیــە دەبــن ،گریمانەیەکــی کــراوە و نەبڕاوەیــە و ئەگــەری گۆڕانــی تێدایــە لــەم هەلومەرجــەدا. ئەگــەر ســەرنجی پڕۆســەی بەڕێوەچوونــی هەڵبژاردنــی پێشــوەختەی عێــراق بدەیــن ،جگــە لــەوەی لــەم ناوەرۆکــە بورژوازییــەش داتــەکاوە و ئــەم پرەنســیپە گشــتییەی هەڵبژاردنیــش نایگرێتــەوە ،دەتوانیــن بــە ئاشــکرا بیبینیــن کــە شــتێک بــە نــاوی هەڵبژاردنــەوە لــە ئــارادا نییــە .ئــەوەی هەیــە کۆمەڵێــک ئەحزابــی میلیشــیایی ئەندامــان و الیەنگــران و چەکــداران و مووچەخۆرەکانــی خۆیــان دەبەنــە بــەردەم ســندوقەکانی هەڵبــژاردن و لــەم کێبەڕکێیــەی نێــوان خۆیانــدا دەنگیــان لێوەردەگــرن .ڕاگەیاندنــە ڕۆژنامەگەرییــەکان و دانپێدانانەکانــی ســەرانی ئەحزابــی میلیشــیایی بــوارژوازی لــە عێــراق و کوردســتان دا گەواهــی لەســەر ئــەم ڕاســتییە دەدەن .ئــەوان هەریەکەیــان بــۆ تاوانبارکردنــی ئــەوی تریــان گەواهــی دەدەن کــە خەڵــک بــەزۆر دەبرێتــە بــەردەم ســندوقەکانی هەڵبــژاردن ،هەڕەشــەی بڕینــی مووچــە و قووتــی مناڵەکانیــان لێدەکرێــت و لــە پێش هەڵبژاردنەکانیشــدا دەکەونــە بەخشــینەوەی پارەوپــول و تەخشــان و پەخشــانکردنی ســەروەت و داهاتــی کۆمەڵــگا لــەم پێنــاوەدا و هەڵکوتانــە ســەریەکتر و میلیتاریزەکردنــی فــەزای شــارەکان و باڵوکردنــەوەی تــرس و تۆقانــدن و تەســفیەی یەکتریــش یەکێکــی تــرە لــە پەردەکانــی ئــەم شــانۆیە. هەڵبژاردن و پەرلەمان و بۆ ل ٤
هەڵبژاردن
قۆناغی سازدانەوەی چەوساندنەوە ئیبراهیم عمر دوابــەدوای ڕامانێکــی زۆری پارتــە کــوردی و عێراقییــەکان بــۆ خۆکۆکردنــەوە و ســەرلەنوێ ســازدانەوەی دەســەاڵتدارێتی و دەوڵەتــی بۆرژوازیــی لــە عێــراق ،هاتوهــاوار دەکــەن بــە نــاوى چاککردنــى گــوزەران و ژیانــى بەشــمەینەتى و چاکســازی و بەڵێنــی درۆزنانەیــان دەســتیپێکرد و گوێــی خەڵکــی خــوارەوەی کۆمەڵگــە پڕبــووە لــەو دروشــم و هوتافانــەى نوێنەرانــی بــۆرژواکان. خەڵکــی عێراقــی بێبــەری لــە ژیــان و تەنانــەت ســادەترین خزمەتگوزارییــە گشــتییەکان لــە چەنــد ســاڵی ڕابــردودا ،شــەڕ و ملمالنێیەکــی بێوێنەیانکــرد بــۆ گۆڕینــی ژیــان و ڕزگاربــوون لــە ســتەم و چەوســانەوە ،کــە دواتریــن ملمالنــێ و جەنگیــان بریتــى بــوو لــە ڕاپەڕینــی ئۆکتۆبــەر «االنتفاضــە اوکتوبــر» و دەرئەنجامــی ئــەو ڕاپەڕینــە جەماوەییــە بــووە هــۆکاری گۆڕینــی حکومەتەکــەی عبدالمهــدی و ڕاگەیاندنــی هەڵبژاردنــی پێشــوەختە .ڕاپەڕینێــک کــە تاوەکــو ئێســتاش بەردەوامێتــی هەیــە لــە بیروهــۆش و کــرداری خەڵکــی عێراقــدا کــە تەنانــەت لــە هەرێمــی کوردســتاندا بــۆرژواکان و حکومەتــە هەرێمییەکــەی ترســیان لێنیشــتبوو کــە شۆڕشــی برســییەکان ئەمانیــش بســوتێێت. ڕاپەڕینــی ئۆکتۆبــەر کــە گەنجانــی بێــکار و بێدەرەتــان و بێبــەری لــە ژیانێکــی شایســتە ،پێــی هەســتان ،ئەوەیــان لــە بیــر نەچووەتــەوە کــە چــۆن بــۆرژواکان و دەوڵەتــە دڕندەکەیــان و پارتــە شــیعی و ســونییە بۆرژوازییــەکان لەکاتێکــدا دەســتیان بــرد بــۆ ئاڵوگۆڕکــردن لــە دەســەاڵت ،لەبــەردەم هێرشــی گۆڕەپانەکانــی تەحریــری بەغــدا و ناســرییە و نەجــەف و کەربــەالی النکــەی کۆنەپەرســتاندا بــوون، و ڕیاکارانــە و فێڵبازانــە بانگەشــەی چاکســازییانکرد و لەوالشــەوە تیرۆرکــردن و تۆقانــدن و فڕاندنــی چاالکوانــان و ســەرنگومکردنیان، بــۆ کپکردنــەوە و ســڕینەوەی ڕاپەڕینــی ئۆکتۆبــەر بــەردەوام بــوو، وە جەمــاوەری بەتەنگهاتــوی سەرتاســەری عێــراق نــەک هەمــوو ئــەو ســەرکوت و تۆقانــدن و کوشــتن و وێرانکاریانــەی دەســەڵتدارانیان لەبیــر نەچووەتــەوە ،بەڵکــو تــا ئێســتاش ڕاپەڕینــی ئۆکتۆبــەر و ئــەو ئاڵوگۆڕانــەی کــە ڕاپەڕینەکــە لــە جوڵــە چینایەتــی و جەماوەرییەکانــدا هێنایــە ئــاراوە ،وەک نمونەیەکــی بــەرزی فیــداکاری بــۆ گۆڕینــی ژیــان بەردەوامــە و دڵێکــی زینــدووە و لــە لێــدان نەوەســتاوە و تائێســتاش ئــەو ماکانــەی کــە ڕاپەڕینــی ئۆکتۆبــەری پــێ هەڵگیرســا نــەک لــە ناونەچــوون ،بەڵکــو بــە هێــز و ماتــە وزەی خۆیــەوە ماونەتــەوە. ئێســتاش لــە ســەروبەندی ئــەم هەڵبژاردنانــەی ئەنجومەنــی نوێنەرانی بۆرژوازیــی عێراقــدا ،کــە هەڵبژاردنــی پێشــوەختەیە و جارێکیتــر لــە ژێــر فشــاری ڕاپەڕینــی ئۆکتبــەردا ئەنجــام ئەدرێــت ،بــۆرژواکان و نوێنــەر و پارتەکانیــان بــە ئۆپۆزیســیۆن و دەســەاڵتدارەکانەوە داواکارن کــە خەڵکــی بچنــە بــەردەم ســندوقەکانی دەنگــدان و دەنگبــدەن و ســەدان دروشــمی درۆزنانەیــان بەرزکردووەتــەوە بــۆ ســەرلەنوێ ســازدانەوەی دەســەاڵتە چەوســێنەر و بۆگەنەکەیــان کــە تــەواوی خەلکــی عێراقیــان تاســاندووە ،و ســەرەڕای ئەزموونــی چەنــد ســاڵەی ڕابردوویــان هیــچ شــەرمێک ناکــەن لــە بەڵێــن و درۆی گۆڕینــی ژیــان ،و ئەپاڕێنــەوە بــۆ ئــەوەی جەماوەر دەنگیــان پێبداتەوە بــۆ حولێکــى دیکــە لــە چەوســاندنەوە و دزینــی ژیانــی بەشــمەینەتان و جەمــاوەری ســتەمدیدەی بەتەنگهاتــوو. پێشــبینییەکان بــۆ بەشــداری لــە هەڵبژاردنــی ئەمجــارەدا وا ئەخەمڵێنرێــت کــە بایکۆتێکــی بەرفــراوان لــە دەنگــدان ڕووبــدات کــە خولەکانــى پێشــوش جەمــاوەری چەوســاوەی کرێــکاران و بەشــمەینەتان ،بەشــێکی زۆریــان بایکۆتــی ســازدانەوەی دەســەاڵتیان هەڵبژاردبــوو .لــەم نێوەنــدەدا ،ئێســتا کاتێتــی ئــەو پرســیارەش لــە خۆمــان بکەیــن ،ئایــا دەبــێ ئێمــە وەک ئــەو جەمــاوەرەی کــە بــۆ گۆڕینــی ڕیشــەیی ژیــان و لــە ڕیشــە هەڵتەکاندنــی چەوســانەوە لــە ڕاپەڕینــی ئۆکتۆبــەردا بــۆی هاتینــە مەیــدان و فیداکاریمــان کــرد ،هــەروا بهێڵیــن بــۆرژواکان و پارتەکانیــان بەردەوامــی بــۆ دەورەیەکیتــر بــە چەوســاندنەوە و لەناوبردنــی ژیانمــان بــدەن؟ تەنهــا بــە بایکۆتکــردن وازبێنیــن لــە ئــەو ژیانــە پــڕ لــە زوڵــم و چەوســاندنەوەیە؟ یاخــود ســەرەڕای ڕاماڵینــی وەهمــی هەڵبــژاردن و دیموکراســی ،دەســتبدەینەوە بوژاندنــەوە و هەڵگیرســاندنەوەی ئــەو ئاگــرەی کــە لــە گۆڕەپانەکانــی تەحریــر و ئــازادی لــە سەرتاســەری عێــراق بەرپــا ببــوو ،و بــە تــەواوی ســتەم و چەوســانەوە لەناوبەریــن و ئــەو هیوایــەی کــە لــە دەرون و گیانمانــدا هەیــە بــۆ گۆڕینــی ژیــان بژێنینــەوە؟ ئێمــە گەورەتریــن جەماوەرەمــان هەیــە و هیچمــان نییــە لە دەســتی بدەیــن ،بــەاڵم ژیــان و جیهانێکــى نــوێ نەبــێ بەدەســتهێنان. لێرەوەیــە ،ناچاریــن ســەراپای ژیــان بگۆڕیــن.
ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی -کرێکاریی سۆسیالیستییە
تەواوکەری سەروتار
تەواوکــەری بابەتــی (هەڵبژاردنێــک بوونــی نیــە، مەگــەر ســەکۆیەک بێــت بــۆ ڕســواکردنی پڕۆســەی هەڵبژاردنــی عێــراق و کوردســتان!)
تەنانــەت دەســەاڵت و ئــەو قــەوارە پووچەشــی کــە ناویــان نــاوە حکومــەت جگــە لــە فەرمانبــەران و مووچەخۆرانــی الیەنــگ و دەســتی ئەحزابــە سیاســییە بورژواییــەکان و پارێــزەران و جوانکەرانــی ڕووی کۆمپانیــە گەورەکانــی دەســتی ئەحزابە میلیشــیایی و دینی و ناسیۆنالیســتییەکان، ناتوانێــت شــتێکی دیکــە بێــت .ئــەوان دەیانەوێــت بــەم پەرلەمــان و شــێوازی یاســادان و حکومەتدارییــە بــرەو بــە ســەرمایەگوزارییەکانی خۆیــان بــدەن و ئــەم پەرلەمــان و حکومەتــەش خزمەتــکاری چوونەپێشــەوەی بەرژەوەندییەکانیــان بێــت. خەڵکــی عێــراق و کوردســتان دەمێکــە متمانــەی خۆیــان بــەم هێزانــە لــە دەســتداوە و ئومێدێکیــان بــەوە نیــە کــە کەمتریــن چاکســازیش لــە ژیــان و گوزەرانــی ئەوانــدا بکــەن و بتوانــن النــی کــەم پێداویســتی و خزمەتگوزاریــە ســەرەکیەکانی ژیانــی ڕۆژانەشــیان بــۆ دابیــن بکــەن. ئــەوە بــا ڕێــژەی بێــکاری لــەوالوە بوەســتێت کــە بــە ٤٠ ٪مەزەنــدە دەکرێــت لــە نــاو گەنجانــدا و برســیەتیش بڕشــتی لەبــەر خەڵــک بڕیــوە و ڕێــژەی هەژارییــش گەشــتۆتە . ٪ ٤٠ئەمــەش قڵشــتێکی چینایەتــی گــەورەی زۆری دروســتکردووە و ناڕەزایەتیــی فراوانیــش هەیــە بــۆ بەدەســتهێنانی ئــەم خواســتانە کــە بــورژوازی دەیەوێــت لــە ڕێــگای بردنیــان بــۆ بــەردەم ســندوقەکانی هەڵبــژاردن بــە الڕێیانــدا بەرێــت و کپیانبکاتــەوە .هــەر بۆیــە دەبینیــن بــێ متمانەیــی بــە هەڵبــژاردن و تەنانــەت بایکۆتکردنیــش بژاردەیەکــە کــە خەڵــک پەنــای بــۆ دەبــەن .بــەاڵم ئێمــە وەک لــە ســەرەوە ئاماژەمــان پێــدا کاتێــک هەڵبژاردنێــک بوونــی نەبێــت ،ئــەوا بەشــدارینەکردن و بایکۆتیــش دەبێتــە شــتێکی ســیمبوڵی و زیاتــر لــە گــوێ نــەدان و بــێ ئومێدییــەوە ســەرچاوەی گرتــووە و ناتوانێــت کارســاز بێــت کاتێــک هۆشــیاریی هەڵوەشــاندنەوەی ســەرتاپای ئــەم سیســتەمە چیانەیەتییــەی لەگەڵــدا نەبێــت و ئاگایــی سۆشیالیســتی لەبــرەودا نەبێــت لــە ئاســتی کۆمەاڵیەتیــدا بۆخســتنەوە ســەرپێی ئــەم دنیــا ئــاوەژووەی ســەرمایە. ئــەم بژاردەیــەش ،کــە بــە داخــەوە لــە ئێســتادا زۆر الوزە یــان دەتوانیــن بڵێیــن لــە ئاســتی نەبووندایــە ،کاریگــەری خــۆی دەبێــت لــە ڕۆڵبینیــن لــە هــەر ناڕەزایەتییەکیشــدا کــە هەبێــت چونکــە لــە نەبوونــی یەکگرتوویــی چینایەتــی و ئاگایــی سۆشیالیســتی و هێزێکــی پڕۆلیتــاری لــە کۆمەڵگەدا کــە بتوانێــت لــە دەوارنــی هەڵبژاردنــدا سیاســەت و تاکتیکــی دروســت بگرێتــە بــەر لــە مانگرتــن و ناڕەزایەتــی نیشــاندان و هاتنــە ســەر جــادەوە و شــکاندنەوەی بارەکــە بــە قازانجــی پرۆلیتاریــادا ڕۆڵبگێڕێــت ،وەک سیاســەتێکی کۆمۆنیســتی قۆناغێکــی دیاریکــراو ،ئەگــەر نــا ئیتــر بایکــۆت مانــای نیــە .دەمەوێــت تەئکیدیــش لــەوە بکەمــە کــە ئەمــەش تەنهــا سیاســەتێکی کۆمۆنیســتییە نــەک ئەڵتەرناتیڤــی کۆمۆنیســتی چونکــە تەنهــا یــەک بــژاردە و ئەڵتەرناتیــڤ لەبــەردەم پڕۆلیتاریــادا هەیــە ئەویــش ڕووخاندنــی نیزامــی ســەرمایەداری و دامەزراندنــی کۆمەڵــگای سۆشیالیســتیە. لــە بارودۆخێکــی ئاوهــادا ،ئەرکــی ئێمــە کۆمۆنیســتەکان ئەوەیــە کــە هــەر جــۆرە جوواڵنەوەیەکــی ســلبی بگۆڕیــن بــە ئاگایــی سۆشیالیســتی و جوواڵنەوەیەکــی پۆزەتیــڤ بــە قازانجــی هێنانــە پێشــەوەی کەشــێک کــە پڕۆلیتاریــا بتوانێت هــەم ئاگایــی خــۆی بــرەو پێبــدات و هــەم ڕێکخراوبوونــی خۆشــی گەشــەپێبدات .ئەگــەر نــا ،هەرجــۆرە بایکــۆت و بەشــدارینەکردنێک ســیمبوڵی دەمێنێتــەوە و ناتوانێــت هەنگاوێــک نزیکمــان بکاتــەوە لــە نەبــەردی و دەســتکەوتە چینایەتییەکانمــان.
بەشێک لە ژمارەکانی پێشووتری ڕۆژنامەی ڕێچار
سیاســی دژ بــە هیــوا و ئاســۆی جەمــاوەری خەڵکــە لــە گۆڕانکاری و چاکسازیی و بەرەوپێشچوون ،بەڵکو داماڵینی توانــا و ئومێــدە لــە چاوەڕوانیــی لــە داهاتــووی پێشــکەوتن و گۆڕانــکاری ڕیشــەیی لــە ژیانــی خەڵــک .هیــچ گومانــی تێــدا نییــە حــزب و هێــزە دەســەاڵتدارەکان بــە شــێوەیەکی گشــتی لــە ڕێــگای پرۆســە و هەڵبژاردنــی پەرلەمانییــەوە هــەوڵ ئــەدەن بێــزاری ،قیــن و توڕەیــی جەمــاوەری خەڵــک هەڵلوشــن ،و ڕیزەکانــی چینــی بااڵدەســت بــە ئەندازەیــەک کــە لــە قۆناغــی قەیرانــی گشــتیی سیاســی و ئابــوری و کۆمەاڵیەتــی ڕزگار و دەربازیــان بێــت ،ڕێــک بخاتــەوە. هەندێــک لــە هێــزە چــەپ و سۆسیالیســتییەکان درک بــەو ڕاســتییە ئەکــەن کــە هەڵبژاردنەکانــی مانگــی داهاتــوو لــە بارودۆخێکــی سیاســی و کۆمەاڵیەتــی تایبەتــدا بەڕێــوە ئەچێــت کــە بزووتنــەوەی ئۆکتۆبــەر یەکێــک لــە دەرکەوتــە سیاســییە شۆڕشــگێڕییەکانی پێکئەهێنێــت ،بــەاڵم ئــەم تێڕوانینــە نیــوەی ڕاســتییەکەیە .ڕاپەڕینــی ئۆکتۆبــەری ٢٠١٩حکومەتــی پێشــووی نــەک هــەر ناچــار کــرد بــە دەستلەکارکێشــانەوە بەڵکــو قەیرانــی یاســایی حزبــە قەومــی و دینییەکانــی تــری هێندەیتــر قــوڵ کــردەوە ،تــا ئەندازەیــەک کــە چینــی بااڵدەســت و نوێنــەرە پەرلەمانییەکانــی نەیانتوانــی هــەروا قەیرانــی ئابــوری و سیاســی خنکێنــەر بــە هــۆکارە ڕۆتینــی و بەردەســتەکان تێپەڕێنــن .قەیرانــی دەســەاڵتی سیاســی قــوڵ لــە عێراقــدا کــە دەســەاڵتداران و چینــی بااڵدەســت پێــوەی ئەناڵێــت لــە ئاســتێکدایە کــە سیســتمی هەڵبژاردنــی پەرلەمانــی نــەک هــەر ناتوانێــت بــاری ســووک بــکات ،بەڵکــو مەوداکانــی قوڵتــر و بەفراوانتــر کردووەتــەوە. ئەمــەش پرســی ڕژێمــی سیاســی و دەســەاڵتی سیاســی کردووەتە پرسێکی هەنووکەیی و هەرە گرنگ .بزووتنەوەی ئۆکتۆبــەر هەرچەنــدە لــە شــێوازە سەرەتایییەکانیشــدا بووبێــت ،توانــی شــێوازێکی نــاوازەی تــری تــازەی دەســەاڵت و بەشــداریی جەمــاوەر لــە بەڕێوەبردنــی کۆمەڵــگا ،بــێ پێویســتبوون بــە هێزەکانــی ســوپا ،و حەشــد و دامــەزراوە بیرۆکراتییەکانــی دەوڵــەت ،ئەزمــوون بــکات .ڕێکخســتنەکانی نێــو مەیدانــەکان ،پێکهێنانــی دەســتە خۆبەخشــە پزیشــکی و تەندروســتییەکان ،پاککردنــەوەی شۆســتە وشــەقام و مەیدانەکان ،ڕێکخســتنی موزیک و گۆرانی و باڵوکردنەوەی فــەزا و کەشــی خۆشەویســتی و هیــوا بــە پاشــەڕۆژ و ڕەنگکردنــی دیــوارەکان ،چەنــد نموونەیەکــی بەرجەســتە و پــڕ لــە داســتانی ئازایەتــی و خۆبەڕێوەبــەری خەڵــک بــوون کە تۆوەکانی شــێوازێکی نوێی دەســەاڵت و بەڕێوەبەرییان لــە کۆمەڵــگای عێراقــدا لــە هەنــاودا هەڵگرتــووە .بــە درێژایــی دووســاڵی ڕابــردوو ،ئــەم بزووتنەوەیــە کــە ڕووبــەڕووی لێکتــرازان و ســواربوونی شــەپۆلەکان ،سیاســەتی تیــرۆر، پەالمــاردان و کوشــتنی چاالکوانــان ،و سیاســەتی قەبــارە بچووککردنــەوە و لــە قاڵبدانــی لــە چوارچێــوەی گۆڕانکاریــی ڕووکەشــیی و حکومیــی و یاســاکانی هەڵبژاردنــدا بووەتەوە، ئەتوانێــت جارێکیتــر لــە ڕێــگای باوەڕبــوون بــە بەڕێوەبــەری و بەشــداریی ڕاســتەوخۆی جەمــاوەری شۆڕشــگێر بەرەوپێــش بچێــت و چەندیــن داســتانی پاڵەوانێتیــی لــە خەبــات ،و شــێوازی بەڕێوەبەریــی گشــتی و دادپەروەرانــە پێشــکەش و تۆمــار بــکات.
4
5
تەواوکەری الپەڕەکانی تر
ژمارە )١٨( :شەمە )٢٠٢١/٩/٢٥( -
)(07731583060
5 شەمە ()٢٠٢١/٩/٢٥
ژمارە)١٨( :
ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی -کرێکاریی سۆسیالیستییە
هەر بابەت و وتارێک لە چوارچێوەی سیاسەتی ڕۆژنامەکەدا بێت لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە بە دەستمان دەگات بۆ باڵو کردنەوە: Rechar.paper@gmail.com
نرخ )٥٠٠( :دینار نرخی هاوپشتی )٢٠٠٠( :دینار
خاوەنی ئیمتیاز :دەشنێ نەریمان
سـەرنـــووســـەر :سادق عەزیز
دەنگدان ،یان داهێنانەوەى سیاسەت؟
کۆتایی وەک نوسینى :ئاالن بادیۆ و :کارزان عەزیز
دواالپەڕە
)(Facebook: Rechar Rozhnama
سەرەتا
چوار مەیل و ئاراستەى سەرەکیی سیاسی هەمیشــە هەر سیاســەتێکى دیاریکراو خۆى لەســەر ســێ بنەمــا یــان ڕەگــەز پێناســە دەکات .یەکــەم ،جەمــاوەرى ئاســایی خەڵــک ،بەوەشــى کــە ئــەو جەمــاوەرە ئاســاییە چــى دەکــەن و بیــر لــە چــى دەکەنــەوە .بــا نــاوى |خەڵــگ| لەمە بنێین .پاشــان ،پێکهاتە دەســتەجەمعییە جیاوازەکان: یەکێتییــەکان ،ســەندیکاکان و حزبــەکان – بــە کورتــى، هەمــوو ئەوانــەى کــە دەتوانــن بە شــێوەى دەســتەجەمعی کــردار بنوێنــن .ســێهەم ،جومگەکانــى دەســەاڵتى دەوڵــەت – ئەنــدام پەرلەمانــەکان ،حکوومــەت ،ســوپا و پۆلیــس – بــەاڵم لــە هەمانکاتــدا ،جومگــە و دەســەاڵتە ئابــوری و میدیاییەکانیــش (ئەمــە جیاوازییەکــە کــە تــا ڕادەیەکــى زۆر شــاراوە و تێبینی نەکراو ماوەتەوە) ،یاخود هەموو ئــەو ئەوانــەى کــە لەمــڕۆدا پێیاندەڵێیــن | -ئەوانــەى کــە بڕیــار دەدەن|. هــەر سیاســەتێک لــە ڕێگــەى گوزارشــتکردن لــەم ســێ ڕەگــەز و تایبەتمەندییــەوە شــوێنى ئامانجەکانــى خــۆى دەکەوێــت .بۆیــە ،بــە شــێوەیەکى گشــتى ،دەبینیــن لــە جیهانــى مۆدێرنــدا ،چــوار ئاراســتەى ســەرەکیی سیاســی بوونیــان هەیــە :فاشیســتى ،کۆنزێرڤاتیڤــى ،ڕیفۆرمیســتى، و کۆمۆنیســتى. ئاڕاســتە کۆنزێرڤاتیــڤ و ڕیفۆرمیســتییەکان بلۆکــى پەرلەمانــى لــە واڵتــە ســەرمایەدارییە پێشــکەوتووەکاندا پێکدەهێنێــن :بــۆ نموونــە ،چــەپ و ڕاســت لــە فەڕەنســا، کۆمــارى و دیموکراتــەکان لــە ئەمریــکا ،و هیتــر .ئــەوەى ئەم دوو ئاراســتە بە شــێوەیەکى ســەرەکیی کۆدەکاتەوە بریتییــە لــە دروســتکردنى ملمالنێیــەک لەنێــوان خۆیانــدا – ملمالنێیــەک کــە پەیوەســتن بــەو ســێ ڕەگــەزەى باســمانکردن – هەروەهــا وادانانــى ئــەوەى کــە ئــەو ملمالنێیــە دەتوانێــت و دەبێــت لەنــاو چوارچێــوەى ئــەو ســنورە دەســتورییانەدا بمێننــەوە کــە قبوڵیانــە. ئــەوەى دوو ئاڕاســتەکەى دیکــە – فاشیســتى و کۆمۆنیســتى – پێکــەوە دەبەســتێتەوە ،ســەربارى ئــەو جیاوازییــە تونــد و زۆرانــەى کــە لەنێــوان ئامانجەکانــى هــەردوو ئاڕاســتەکەدا بوونیــان هەیــە – بریتییــە لــەوەى کــە ملمالنێــی نێــوان حزبــە جیــاوازەکان لــە پرســى دەســەاڵتى دەوڵەتیــدا دەبیننــەوە و بەردەوامێتــى دەدەنــێ یــان دەســەاڵتى دەوڵەتــى بۆیــان پرســێکى سازشــلێنەکراو و ئاشــتیهەڵنەگرە :بــە مانایەکیتــر ،ئــەم پرســە کورتناکرێتــەوە بــۆ ڕەزامەندیــی دەســتوریی بــۆ ئــەم دوو الیەنــە .ئــەم مەیالنــە هەمــوو جــۆرە تێکەڵبــوون و ئاوێزانێــک لەگــەڵ ئــەو ئامانجانــەدا ڕەتدەکەنــەوە
کــە دژ بــە خۆیــان دەوەســتێتەوە – یــان تەنانــەت بــە ســادەیی ئەگــەر جیــاواز بێــت لــە خۆیــان – بەتایبــەت لــە پرســەکانى دەوڵــەت و کۆمەڵگــەدا. ئاراستە ڕوولە-فاشیستییە پەسەندەکان دەتوانیــن |پەرلەمانخوازیــی| وەک ناوێــک بــۆ ڕێکخراوێکــى نــاو دەســەاڵتى دەوڵەتــى بەکاربهێنیــن کــە ئامانجێتــى پێگــەى کۆنزێرڤاتیــڤ و ڕیفۆرمیســتەکان وەک هەژموونێکــى هاوبــەش بپارێزێــت – کــە ئەمــەش لە ڕێگــەى مەکینــەى هەڵبژاردنــەوە نێوەندگیریی دەکرێت – بــەو ئامانجــەى کــە هەر ئەگەرێکى بەهێزى فاشیســتەکان و کۆمۆنیســتەکان لــە گرتنەدەســتى دەســەاڵتدا لەناوبەرێــت .ئەمــە فۆرمــى بااڵدەســتى ئــەو دۆخەیــە کــە تێیــدا پێیدەڵێیــن |ڕۆژئــاوا| .بــەاڵم ئەمــە پێویســتى بــە ناولێنانــى ســێهەمە ،بونیادێکــى خێــراى بەهێــز و بەدەســەاڵتى هاوبەشــى گرێبەستئاســاى هەردوو ناوەوە و دەرەوەى دوو ئاراســتە ســەرەکییەکە .ڕوونتــر ،لــە کۆمەڵگاکانــى ئێمــەدا ،ســەرمایەداریی نیۆلیبرالــى ئــەو بونیادەیــە کــە خــۆى لــە مانــەدا دەبینێتــەوە :ئازادیــی بێســنورى بازرگانــى و خۆدەوڵەمەندکــردن ،ڕێــزى ڕەهــا لــە خاوەندارێتیــی تایبەتــى – کــە لــە ڕێگــەى سیســتەمى دادوەریــی و پۆلیســى تونــدەوە زەمانــەت کــراون – بوونــى متمانــە بــە بانکــەکان ،پــەروەردەى گەنجــان، کێبڕکــێ لەژێــر پــەردەى دیموکراســیدا ،ئــارەزوو بــۆ ســەرکەوتن ،جەختکردنــەوە لــە تایبەتمەندیــی زیانبەخــش و خەیاڵپاڵوانــەى یەکســانى :کــە ئەمــە ماتریکــس و تۆڕبەنــدى هەمــوو ئــەو ئازادییانەیــە گوایــە ڕەزامەندییان لەســەرە .ئەمانــە ئــەو ئازادییانــەن کــە بــا بڵێیــن حزمــە فەرمانــڕەواکان کــەم تــا زۆر بــە شــێوەیەکى تاکتیکــى پابەنــدن پێیانــەوە بــۆ بەردەوامیدانــى هەمیشــەیی پێیــان. بەردەوامێتیــی ســەرمایەداریی دەبێتــە هــۆى هێنانــى هەندێــک ناســەقامگیرى و نادڵنیایــی بــۆ بەهــاى ڕەزامەندیــی پەرلەمانخوازیــی ،هەروەهــا بەهمهۆیــەوە، ئــەو متمانەیەشــى کــە پەیوەســتە پێیــەوە دەخاتــە دۆخــى ناســەقامگیرییەوە – ئەویــش لــە مــاوەى ڕێوڕەســمى هەڵبژاردنــدا بــۆ حزبــە گــەورە کۆنزێرڤاتیــڤ و ڕیفۆرمیســتەکان .ئەمــە تەنانــەت بــۆ ئــەو وردە بۆرژوازییانــەش ڕاســتە کــە پێگــەى کۆمەاڵیەتییــان دەکەوێتــە مەترســییەوە ،یــان لــەو ناوچــە کرێکارییانــەى کــە بەهــۆى لەپیشەسازیخســتنەوە دادەڕوخێــن. ئەمــەش لــە ڕۆژئــاوادا دەبینیــن ،لــەو ڕۆژئاوایــەى کــە تێیــدا فۆرمێــک لــە گەندەڵبــوون و داڕوخانــى بەهایــی لــە ئەنجامــى گرتنەدەســتى دەســەاڵت لــە واڵتــە ڕۆژهەاڵتییەکانــدا دێتەئــاراوە .ئــەم قەیرانــە خــودی و ســوبجێکتیڤانە لەمــڕۆدا بــە شــێوەیەکى ڕوون و ئاشــکرا بوونەتــە جێگەبایــەخ و ســەرنجى ئــەو ئاراســتە و مەیالنــەى کــە فاشیســتین ،نەتەوەییــن ،ئاینییــن، ئیســامۆفۆبیکن ،یــان شــەڕخوازن ،لەبەرئــەوەى تــرس و دڵەڕاوکــێ ئامۆژگاریکەرێکــى خراپــە و هەروەهــا ئــەم خود و ســوبێکتە قەیراناوییانە بە ئەفســانەکانى شــوناس
فریــودراون .لەســەرو هەمووشــیەوە ،لەبەرئەوەشــى کــە گریمانــە کۆمۆنیســتییەکە وەکــو فۆرمێکــى خراپــى الواز لــە شکســتە یەکەمینــە مێژووییەکەیــدا دەرکــەوت، وەک فۆرمــە دەوڵەتییــەکان – مەبدەئییــەن بــە مانــاى یەکێتــى ســۆڤێت و چاینــاى کۆمــارى خەڵــک. لێکەوتــى ئــەو شکســتە ڕوونــە :بەشــێکى زۆرى گەنجــان، بێبەشــان و کرێــکارە بێپــەرواکان ،و پرۆلیتاریــاى کۆچەریــی دەورى شــارەکان وایکــرد قایــل بــن بــەوەى کــە تەنیــا ئەڵتەرناتیــڤ بــۆ ڕەزامەندیــی پەرلەمانیــی لــە سیاســەتى فاشیســتیی شوناســە تاڵــەکان ،ڕاســیزم و نەتەوەپەرســتىدا ببیننــەوە. کۆمۆنیزم ،ئازادییەک بۆ مرۆڤایەتى ئەگــەر دژ بــە وەرچەرخانــە خراپەکــەى شــتەکان بوەســتینەوە ،ئــەوا تەنیــا یــەک ڕێگامــان لەبەردەمــدا کراوەیــە :کــە بریتییــە لــە جارێکیتــر داهێنانــەوەى کۆمۆنیزم .پێویســتە جارێکیتر ئەم وشــە مشتومڕهەڵگرە هەڵبگرینــەوە ،پاکــی بکەینــەوە ،بیخوڵقێنینــەوە .ئــەو وشــە– وەک ئەوەى بۆ کەمتر لە دوو ســەدە بانگەوازى دەکــرد ،بــەاڵم بــە دیدگایەکــى مەزنــەوە و بــە پاڵپشــتى واقــع – دەبێــت جارێکیتــر بانگــەواز بــۆ ئازادییــەک بکاتــەوە لەپێنــاو ڕزگاریــی و ئازادیــی مرۆڤایەتــىدا. چەنــد دەیەیەکــى بێپێشــینە لــە هــەوڵ و تێکۆشــان – بــەاڵم توندوتیژانــە لەبەرئــەوەى بــە شــێوەیەکى دڕندانــە کۆمۆنیســتەکان ئابڵوقــە دەدران ،حەســر دەکــران و هێرشــیان دەکرایەســەر ،تــا لــە کۆتاییــدا بــە بەزیــن ناچــار دەکــران – ناتوانــن هیــچ کــەس بــە بــڕواى بــاش قایــل بکــەن ،بڕوایــەک کــە ئــەوان توانــاى ســڕینەوەى ئــەم بۆچوونەیــان لەبــارەى مێــژووى کۆمۆنیزمــەوە هەیــە ،بــەوەى ناچارمــان بکــەن کــە ئێمــە دەتوانیــت ئــەم ئازادییــە بــۆ مرۆڤایەتــى بــۆ هەمیشــە بەدیبهێنیــن. بۆیــە ،دەپرســین :ئایــا پێویســتە دەنــگ بدەیــن؟ بــە ڕاســتى دەبێــت ئێمــە بێالیــەن یــان بــێ بەرژەوەندیــی بیــن لــەم خواســتەدا کــە دەنگدانــە ،خواســتى ئــەوەى کــە لــە دەوڵــەت یــان یەکێــک لــە ڕێکخراوەکانیــەوە بێینــەدەرەوە. لــە ئێســتادا ،پێویســتە ئــەوە بزانیــن کــە بــە دەنگدانمــان پاڵپشــتى یەکێــک لــە مەیلــە کۆنزێرڤاتیڤەکانــى سیســتمى هەنووکــە دەکەیــن یــان بەهێــزى دەکەیــن. بــە گەڕاندنــەوەى بــۆ ناوەڕۆکــە ئەســڵیییەکەى ،دەنگــدان ئاهەنگێکــە بــۆ لە سیاسەتخســتن یان لە سیاســەتداماڵینى خەڵــک .دەبێــت لــە هەمــوو شــوێنێک بــە شــێوەیەکى گونجــاو جارێکیتــر بــە دامەزراندنــەوەى دیــدگاى کۆمۆنیســتى بــۆ داهاتــوو دەســتپێبکەینەوە .پێویســتە خەباتگێــڕە ڕازییــەکان بــڕۆن بــۆ هەمــوو جێگایــەک و گفتوگــۆى پرەنســیپ و بنەماکانــى کۆمۆنیــزم لــە هەمــوو ســیاقێکى گشــتیی جیهاندا بکەن .وەک ماو پێشــنیاریکرد، دەبێــت بیگەیەنیــن بــە خەڵــک ،بەتایبەتــى ،ئــەوەى کــە لەنــاو جەرگــەى ســەرەگێژەدا پێماندەبەخشــێت .ئــا ئەمەیــە جارێکیتــر داهێنانــەوەى سیاســەت.