Rechar Jmara 20

Page 1

‫خاوەنی ئیمتیاز‪ :‬دەشنێ نەریمان‬ ‫ســـەرنـــووســـەر‪ :‬ســــادق عــەزیــز‬ ‫نرخ‪٠( :‬‬ ‫‪ )٥٠‬دینار ‪ -‬نرخی هاوپشتی‪ )٢٠٠٠( :‬دینار‬

‫ژمارە‪ )20( :‬دووشەمە ‪)2022/2/14( -‬‬

‫ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی‪ -‬کرێکاریی سۆسیالیستییە‬

‫(هەموو ناوەڕاستی مانگێک دەردەچێت)‬

‫عێراق و کوردستان‪ :‬بەهەشتێک بۆ چینى بااڵدەست‪ ،‬دۆزەخێک بۆ خەڵک‬

‫نەهێشتنى گەندەڵی بەبێ ڕووخانى سیستەم ڕوونادات!‬ ‫سەروتار‬ ‫سادق عزیز‬ ‫پــاش تێپەڕبوونــی النــی کــەم چــوار مانــگ‬ ‫بەســەر هەڵبژاردنەکانــی نوێنەرانــی پەرلەمــان‬ ‫بــۆ خولــی پێنجەمــی پەرلەمانــی عێــراق‪ ،‬تــا ئێســتا‬ ‫کابینــەی حکومەتــی نوێیــان ڕانەگەیانــدووە و‬ ‫بــە ئەنجامێــک نەگەشــتوون‪ .‬هێــزە سیاســییە‬ ‫ســونی و شــیعی و کوردییــەکان بەردەوامــن‬ ‫لــە گــەڕان بــەدوای چارەســەری ئــەو قەیرانــە‬ ‫خنکێنــەرەی کــە تێیکەوتــون‪ ،‬جارێــک لــە ڕێــی‬ ‫هاوپەیمانێتییــان لەگــەڵ هێــزە سیاســییەکان‬ ‫و پەیداکردنــی چوارچێوەیەکــی ڕێککەوتــن‪،‬‬ ‫جارێکیتــر لــە ڕێگــەی بەکارهێنانــی پاڵپشــتی‬ ‫و نفــوزی دەوڵەتانــی دراوســێ و ناوچەکــە و‬ ‫دەوڵەتــە ڕۆژئاواییــەکان بــە شــێوەیەکی گشــتی‪.‬‬ ‫لــە ناوەڕاســتی مانگــی کانونــی دووهەمــی‬ ‫ڕابــردووەوە‪( ،‬محمــد الحلبوســي) هەڵبژێــردرا‬ ‫وەک ســەرۆکی پەرلەمانــی خولــی ئێســتا‪،‬‬ ‫ئەویــش پــاش مشــتومڕێکی دوور و درێــژی‬ ‫تــا ئــەو کاتــەی کەشــتیی هێــزە سیاســی‌یە‬ ‫دەرگیــرەکان لەســەر ڕێککەوتنێکــی تەوافقــی بــە‬ ‫هەڵبژرادنــەوەی حەلبوســی لەنگەریگــرت‪ .‬لەگــەڵ‬ ‫تەواوبونــی ئــەو ماوەیــەی کــە دانیشــتنەکەی‬ ‫دیاریکردبــوو بــۆ هەڵبژاردنــی‬ ‫پەرلەمــان‬ ‫ســەرۆک کۆمــاری عێــراق کــە مانگێــک بــوو‪،‬‬

‫بەبــێ هیــچ چارەســەرێکی پێکگەشــتن و‬ ‫هاوبــەش (تەوافوقــی) کــە شــایەنی تێڕامــان بێــت‪،‬‬ ‫تێپــەڕی‪ .‬ئــەوەش ئاشــکرایە بەپێــی سیســتمی‬ ‫پشکپشــکێنەی قەومــی و تائیفــی پێگــەی‬ ‫ســەرۆک کۆمــار پشــکی کــوردە‪ ،‬و هــەر وەک‬ ‫پێشبینیشــمان ئەکــرد‪ ،‬دانیشــتنەکەی ڕۆژی‬ ‫دووشــەمە ‪ ٢٠٢٢/٢/٧‬ی پەرلەمــان دەربــارەی‬ ‫هەڵبژاردنــی ســەرۆک کۆمــار بــە بــێ هیــچ‬ ‫ئەنجامێــک نەبەســترا‪ ،‬بەهــۆی غیابــی ڕێککەوتنــی‬ ‫هــەردوو کوتلــەی کوردیــی بــۆ پڕکردنــەوەی‬ ‫پۆســتەکە‪ ،‬کــە هەریەکەیــان بــە جیــا تونــد‬ ‫دەســتیان بــە بەربژێرەکانــی خۆیانــەوە گــرت (د‪.‬‬ ‫بەرهــەم ســاڵح لەالیــەن یەکێتیــی نیشــتیمانییەوە‬ ‫و هوشــیار زێبــاری لەالیــەن پارتــی دیموکراتــی‬ ‫کوردســتانەوە) کــە هەریەکەیــان لــە چوارچێــوەی‬ ‫بەرەیەکــی هاوپەیمانێتــی کاریان بۆ ســەرکەوتنی‬ ‫بەربژێرەکەیــان کــرد‪ ،‬و دەرئەنجــام هیــچ یــەک‬ ‫لــە کاندیدەکانیــان دەنگــی پێویســتیان بەدەســت‬ ‫نەهێنــا بــۆ پۆســتەکە‪ ،‬و ئەمــەش ئاماژەیــە بــۆ‬ ‫قەیرانێکــی قــوڵ و خنکێنــەر‪.‬‬ ‫ئــەو قەیرانــە ئابــوری و سیاســییەی کــە‬ ‫ڕژێــم و حکومەتــی هەرێــم پیایــدا تێپەڕئەبێــت‬ ‫بــە شــێوەیەکی قــوڵ و فــراوان لــە تــەواوی‬ ‫جومگەکانــی دەوڵــەت و هــەردوو حکومەتــدا‬ ‫ڕەنگــی داوەتــەوە‪ ،‬کــە ئەویــش ئاوێنــەی‬ ‫ناوخۆیــی قەیرانــە ئابورییــە جیهانییەکەیــە‪:‬‬ ‫شکســتی بەدیلــە بۆرژوازییەکــەى نیولیبرالیــزم و‬ ‫ئابوریــی بــازاڕ‪ ،‬و لێکەوتــە جیهانییەکانێتــی لــە‬ ‫ڕوبەڕوبوونــەوەکان و ئاســتەنگەکانى جیهانــی‬ ‫ســەردەم)‪ .‬ملمالنێــی ئــەوەی بــە نێوماڵــی کوردی‬ ‫ناســراوە‪ ،‬بــۆ ل ‪٥‬‬

‫ڕۆژی ڤاالنتاین بۆ هەمووان‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.
Rechar Jmara 20 by socialism hawpshti - Issuu