١٥ی مەی ٠٢٠١
3
کۆهەواڵی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی کرێکارانی جیهان
سەکۆی هـــەواڵی کرێــــکاریـــــی
WNS
Worker’s News Stage
پیرۆز بێت یەکی ئایار ڕۆژی جیهانیی چینی کرێکار یەکی ئایار یادێک لە قوربانیان و بەردەوامیی لە ژیان
سەرباری ڕێگرییەکانی کۆرۆنا هەزاران کرێکار لە ئیندۆنیسیا بەشداری ڕێپێوانەکانی ئایار ئەکەن
یادکردنەوەی لەگەڵ هاوکات هاوچینەکانمان کە گیانی خۆیان لە پێناو کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان و دادپەروەرانەدا بەخت کرد ،یەکی ئایار ڕۆژی نوێکردنەوەی پەیمانە بۆ بەرەنگاریی و بەردەوامی دان بە خەبات و تێکۆشان لە پێناو ڕزگاری سەرجەم مرۆڤایەتی لە کۆت و بەندی سەرمایەو موڵکدارێتی تایبەتی.
ئیندۆنیسیا ١ ،مەی ٠٢٠١سەرباری ڕێگرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەاڵم بەهۆی سەختی هەلومەرجی کارکردن و کرێی کەم پێئەچێت النی کەم پەنجا هەزار کرێکار بەشداری ناڕەزایەتی ڕێپێوانەکانی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکار بکەن لە ئیندۆنیسیا . سەرۆکی یەکێتییە کرێکارییەکانی ئیندۆنیسیا ڕایگەیاند کە ٠٢هەزار کرێکار لە سێ هەزار کۆمپانیا و کارگا لە ٠٢٢شارو بە پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا شارۆچکە بەشداری ڕێپێوانەکان ئەکەن .هەر زوو سەدان کرێکار لە گۆرەپانی مۆنمێنتی نیشتمانیی لە جاکارتای پایتەخت کۆبوونەوە و بە چەندین دروشم و داواکاری و شەکاندنەوەی ئااڵی داخوازییەکان دژ بە یاسای کاری نوێ ڕۆژی یەکی ئایاریان کردە ڕۆژی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە سەختی هەلومەرجی و بێمافی کرێکاران. خۆپیشاندارەن یاسای نوێ بە پێشێلکردنی مافی کرێکاران ناو ئەبەن کە خاوەنکارەکان دەستئاوەاڵتر ئەکات لە هێنانی کرێکارانی بیانی هەرزان بۆ سەرکار ،پشت بەستن بە کاری دەرەکی ،گۆڕینی مووچە لە مانگەوە بۆ سەعاتکاری ڕۆژانە .هەر لەم ڕوەوە ژمارەیەکی زۆری ڕێکخراوەکانی کرێکاران تانەیان لە دادگای دەستووری دژ بە یاسای کاری نوێ پێشکەش کردووە .هەروەها لە مانێالی پایتەختی فلپین سەدان کرێکار لە گۆرەپانی ناوەندی سار کۆبوونەوە و چەند داخوازییان بەرزکردەوە لەوانەی هاوکاری دارایی بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، دابینکردنی پێکوتە بۆ سەرجەم دانیشتوان.
https://issuu.com/socializm