Kapr 22

Page 1

‫طؤظارَيكى روناكبيريي طشتيية‬ ‫بيست رؤذ جارَيك دةزطاى واآل دةريدةكات‬

‫ذمارة ( ‪14 )22‬ىكانوونى يةكةمى ‪2013‬‬ ‫يةكةم ذمارةى لة‬ ‫‪8‬ى تشرينى يةكةمى ‪ 2011‬دةرضووة‬ ‫تۆش خۆت تووشكرد؟‬

‫هاوسەريی‪ ،‬ئەو پڕۆسەیەی گەنجان لێی دەترسن‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‪ ،‬ذمارة ( ‪ )22‬كانوونى يةكةم ‪2013‬‬

‫بۆ هاوسەرەكەی‬ ‫شەهید كاوە گەرمیانی!‬ ‫تەالر هیرانی‪ ،‬زۆربەی شانۆكارانی‬ ‫كورد بە شانۆكار نازانێت!‬ ‫درامای ئۆشین‪،‬‬ ‫‪ 59‬واڵت دۆبالژی بۆ كردووە!‬ ‫خەاڵتی هەردی‬ ‫كێ بردی؟‬ ‫بەچی سەرنجی‬ ‫هاوسەرەكەت رادەكێشیت؟‬

‫بە هەورامی پێشوازی‬ ‫لە موراجیع دەكات‬

‫ئەڤین ئاسۆ‪ ،‬لە چییەوە دەستی‬ ‫پێكردو داوای چی لەخانمان دەكات؟‬ ‫بورهان محەمەد‪،‬‬

‫ئاوێزان نوری‪:‬‬

‫بۆچی وازی لە رەشماڵی‬

‫ژن تەنها وەك سێكس و‬

‫كەناڵی ‪ NRT‬هێنا؟‬

‫جەستە!‬

‫«وامزانی ستایشم دەكات‪ ،‬كەچی تفێكی كردە ناوچەوانم»‬

‫‪18‬‬

‫‪39‬‬

‫‪28‬‬

‫‪32‬‬

‫چی لەبارەی هێڵە گەرمەكەی مندااڵنەوە دەزانیت؟‬

‫‪14‬‬

‫قانع و دیالن و عەبدواحید سابیر‪ ،‬لەیادەوەریی سەرتاشێكدا‬

‫‪26‬‬

‫وێنەگرەكەی قوبادی‪ :‬زۆر حەزم لە كوردستانە‬ ‫‪kapirmag@gmail.com‬‬

‫ئەو خواردنانەی كە بووك نابێت بیانخوات‬ ‫هۆما‪ ،‬گەیشتە خەونەكەی‪ ،‬گەیشتە سلێمانی‬ ‫ئارەزووی بۆ پەیمانگایەكی كوردی بۆ فێربوونی خواردن‬

‫ســــةرنووسةر‬ ‫‪07701583203-3291548‬‬ ‫بةدالــة‬ ‫‪3291532-3291542‬‬ ‫بــةشــىريكالم‬ ‫‪07710159888‬‬ ‫سليَماني‪ -‬طة ِرةكي ئاشتي‪ ،‬بةرامبةر‬ ‫شيريني تابان ‪ -‬نزيك قوتابخانةي مةولةوي‬ ‫دابەشكردن‪ :‬كۆمپانیای پەیك‬

‫فۆتۆی بەرگ‪ :‬سیروان محەمەد‬


‫ئەڤین ئاسۆ‪ ،‬باس لە كێشەی ژنانی راگەیاندنكار دەكات‬ ‫ئەڤین ئاسۆ‪ ،‬خانمە راگەیاندنكار‪ ،‬لە دیمانەیەكی تایبەتی خۆیدا كە لەم ژمارەیەی گۆڤاری «كەپر»دا‪ ،‬باڵوبۆتەوە‪ ،‬باس لە‬ ‫ئەزموونی كاری راگەیاندنی خۆی دەكات‪ ،‬هەروەها باس لە كێشەو گرفتەكانی بەردەم ژنان و كچانی راگەیاندنكار دەكات‬ ‫لەناو میدیای كوردیدا‪ ،‬هەروەها لە درێژەی دیمانەكەیدا چەندین تەوەرو پرسی تری گرنگی وێستگەی كارەكانی خۆی و‬ ‫بەرنامەو چاالكییەكانی خۆی دەخاتەڕوو‪.‬‬

‫‪2‬‬

‫گەالوێژ لەڕاگەیاندنە فارسییەكاندا‬ ‫بەهۆی ئەوەی سااڵنێكە فیستیڤاڵی گەالوێژ بە بەردەوامی لە شاری بۆ ماوەی (‪ )17‬ساڵ بەدوای یەك‪ ،‬نیشانەی ئەوەیە كە رووداوێكی گرنگی‬ ‫سلێمانی بەڕێوەدەچێت‪ ،‬هەموو ساڵێك چەندین نووسەرو رەخنەگرو شاعیر كولتووری و رۆشنبیرییە لە كوردستان و گرنگییەگی ئەوتۆی هەیە لە مێژووی‬ ‫لە سەرتاسەری جیهان بانگهێشتدەكرێن‪ ،‬بەتایبەتی نووسەرانی ناوچەكە لە رووناكبیریی كوردیدا‪.‬‬ ‫عەرەب و فارس و لە ئەوروپاش سااڵنە چەندین نووسەر بانگهێشتدەكرێن‪،‬‬ ‫هانا پرێس‬ ‫بەتایبەتی بۆ ئەمساڵ لە واڵتی فەرەنساوە كۆمەڵێك نووسەرو بیریاری‬ ‫سایتی هانا پرێس‪ ،‬سایتێكی فارسی زمانە‪ ،‬لەبارەی فیستیڤاڵی گەالوێژ‪-‬‬ ‫ناوداری بانگهێشتكرد‪.‬‬ ‫ئەم ساڵیش كە حەڤدەیەمین فیستیڤاڵی گەالوێژ بوو‪ ،‬چەندین نووسەری ەوە دەنووسێ‪ :‬گەالوێژی ئەمساڵ كە تایبەت كرابوو بە شاعیری تازە‬ ‫عەرەب و فارس و فەرەنسی بەشداری ئەو فیستیڤاڵە سااڵنەیان كرد‪ ،‬هەر كۆچكردووی كورد مامۆستا شیركۆ بێكەس‪ ،‬رۆژی سێشەممەی (‪)2013/11/21‬‬ ‫كەسەو بەزمانی خۆی بەرهەمەكانی خۆیان خوێندەوەو هاوكات بابەتەكان لە هۆڵی هوتێلی سلێمانی پااڵس دەستی بەكارەكانی خۆی كرد‪ ،‬زۆرێك لە‬ ‫و گفتوگۆكان وەردەگێڕدرانە سەر زمانەكانی عەرەبی و فارسی و كوردی و نووسەرانی كوردو عەرەبی تونسی و میسری و مەغریبی و سوری و ئەردەنی‬ ‫و نووسەرانی فارس و فەرەنسیش بەشداری فیستیڤاڵی ئەمساڵیان كرد‪.‬‬ ‫فەرەنسیش‪.‬‬ ‫رادیۆ زەمانە‬ ‫رادیۆ زەمانە‪ ،‬رادیۆیەكی فارسی متمانەپێكراوە لەبارەی فیستیڤاڵی‬ ‫ئەمساڵەوە نووسیویەتی‪ :‬فیستیڤاڵی كولتووری‪ -‬ئەدەبی گەالوێژ كە هەموو‬ ‫پایزێك لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێ‪ ،‬ئەم فیستیڤاڵە بە یەكێك لە گرنگترین‬ ‫رووداوە كولتوورییەكانی گەلی كورد دەژمێردرێ و هەموو ساڵێك شاعیران‪،‬‬ ‫چیرۆكنووسان و لێكۆڵەرەوان و رەخنەگرانی دیاری كوردو گەالنی تر تێیدا‬ ‫بەشداری دەكەن‪.‬‬

‫ئاژانسی ئیسنا‬ ‫ئاژانسی هەواڵیی ئیسنا‪ ،‬یەكێكە لە ئاژانسە متمانەپێكراوەكانی ئێران‬ ‫و سەرچاوەیەكی متمانەپێكراوی هەواڵ و راپۆرتە‪ ،‬لە فیچەرێكدا رووماڵی‬ ‫فیستیڤاڵی گەالوێژی كردو قورسایی فیچەرەكەشی خستۆتەسەر خەاڵتی هەردی‬ ‫بۆ رۆماننووسی كوردی رۆژهەاڵت عەلی ئەشرەفی دەروێشیان‪ ،‬لەڕاپۆرتەكەدا‬ ‫باسێكی چەند دێڕیی خەاڵتی هەردیش كراوە كە یەكەمین خەاڵتی هەردی لە‬ ‫ساڵی (‪)2009‬دا‪ ،‬دراوە بە شاعیری هەڵكەوتووی عەرەب ئەدۆنیس‪.‬‬

‫گرنگترین پردی پەیوەندی‬ ‫رادیۆ زەمانە‪ ،‬لەڕاپۆرتەكەی خۆیدا ئەوەی خستۆتەڕوو كە فیستیڤاڵی‬ ‫گەالوێژ گرنگترین پردی پەیوەندی نێوان كولتووری كوردی و كولتوورەكانی‬ ‫تری جیهانە‪ ،‬زەمانە ئەوەش دەنووسێت كە كوردەكانی ئێرانیش بەردەوام‬ ‫پێشوازی لەو فیستیڤاڵە دەكەن‪.‬‬ ‫رادیۆی زەمانە‪ ،‬ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بەردەوامبوونی ئەو فیستیڤاڵە‬

‫كورد تودەی‬ ‫ماڵپەڕی كورد تودەی‪ ،‬ماڵپەڕێكی فارسییەو گرنگی بە هەواڵ و راپۆرتی‬ ‫ئەدەبی و هونەری كوردی دەدات و بە زمانی فارسی باڵویان دەكاتەوە‪،‬‬ ‫كورد تودەی‪ ،‬لەڕاپۆرتێكی تایبەتیدا سەبارەت بە فیستیڤاڵی گەالوێژ‪ ،‬ئەویش‬ ‫هاوشێوەی ئیسنا گرنگیداوە بە پێدانی خەاڵتی ه��ەردی بەڕۆماننووسی‬ ‫رۆژهەاڵتی كوردستان عەلی ئەشرەف دەروێشیان‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە‪ ،‬رەخنە لەڕێكخراوەكانی ژنان دەگرێ‬ ‫بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە‪ ،‬نوخشە ناسیح‪ ،‬لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری «كەپر» كە لەم ژمارەیەدا باڵوكراوەتەوە‪،‬‬ ‫گلەییەكانی خۆی ئاراستەی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات و داوا دەكات لەكاتی كاركردنیان بۆ كێشەكانی ژنان‬ ‫قووڵ ببنەوەو رووكەشانە كار نەكەن‪ .‬هەروەها سەبارەت بە چاالكییەكانی ئەو رێكخراوانەش نوخشە داوای ئەوەی كرد‬ ‫كە چاالكیی رێكخراوەكانی ژنان بەپێی پێویستی ناوچەكان نییە‪.‬‬

‫‪3‬‬

‫خەاڵتی هەردی كێ بردی؟‬ ‫دڵشاد خۆشناو‬ ‫خەاڵتی سااڵنەی فیستیڤاڵی گەالوێژ كە بە‬ ‫خەاڵتی (ه��ەردی) ناسراوەو بەناوی شاعیری‬ ‫جوانپەرستی ك��ورد ئەحمەد ه��ەردی ن��اوزەد‬ ‫كراوە‪ ،‬هەر ساڵەو دەدرێت بە نووسەرێكی دیاری‬ ‫كورد لە بەرانبەر ئەو هەوڵ و ماندووبوونە‬ ‫بەردەوامەی كە نووسەرەكە لە ماوەی تەمەنیدا‬ ‫ئەنجامیداوە‪.‬‬ ‫خ��ەاڵت��ی ه���ەردی‪ ،‬ئەمساڵ پێشكەشكرا‬ ‫بەڕۆماننووس و نووسەری كوردی فارسینووس‬ ‫عەلی ئەشرەف دەروێشیان‪ ،‬لە بەرانبەر (‪)40‬‬ ‫ساڵ ب��ەردەوام��ی لە ب��واری نووسیندا‪ ،‬عەلی‬ ‫ئەشرەف لە ساڵی (‪ )1941‬لەشاری كرماشان‬ ‫لەدایكبووە‪ ،‬باوكی ناوی وەستا سەیفوڵاڵ بووەو‬ ‫ئاسنگەر بووە‪ ،‬داپیرەشی ژنێكی‬ ‫دنیادیدە ب��ووەو چەندین‬ ‫چ��ی��رۆك و ئەفسانەی‬ ‫ناوچەكەی لەبەربووەو‬ ‫لە شەوانی درێژی‬ ‫زستاندا ئەو چیرۆك‬ ‫و ئ��ەف��س��ان��ان��ەی‬ ‫ب���ۆ ن���ەوەك���ان���ی‬ ‫گ��ێ��ڕاوەت��ەوەو‬ ‫ئ��اش��ن��ای‬

‫كردوون بەو چیرۆك و ئەفسانە كوردیانە‪ ،‬هەر‬ ‫ئەمەش كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر ئەوەی‬ ‫كە عەلی ئەشرەف بەدوای نووسینی چیرۆكدا‬ ‫بڕوات و زۆرێك لەو چیرۆكانە رەنگدانەوەی‬ ‫مەزنی هەبووە لە چیرۆك و رۆمانەكانی ئەودا‪.‬‬ ‫سەبارەت بە كاریگەرییەكانی ئەو چیرۆك و‬ ‫ئەفسانە كوردییانە دەروێشیان نایشارێتەوە كە‬ ‫بۆ بیستنی ئەو ئەفسانانە گوێی بۆ چەندین‬ ‫كەس شلكردووە‪ ،‬بەاڵم هیچیان وەكو داپیرەی‬ ‫نەبوون‪ ،‬چونكە داپیرەی بە ئەفسانەكانی بە‬ ‫تاموبۆی خۆجێی دەگێڕایەوەو تێكەڵی دەكردن‬ ‫لەگەڵ پەندو ئامۆژگارییە خۆجێییەكان‪ ،‬بە‬ ‫هێمنی و ئارامی دەیگێڕایەوە‪ ،‬باوەڕی وابوو‬ ‫كە گێڕانەوەی ئەو ئەفسانانە لەڕۆژدا دەبنەهۆی‬ ‫تەمەڵی‪ ،‬سەبارەت بە یەكەمین كتێبیش كە‬ ‫خوێندویەتییەوە ئەوە ناشارێتەوە‬ ‫كە كتێبی ئەفسانەی (امیر‬ ‫ارس�لان ن��ام��دار) یەكەمین‬ ‫كتێبێك ب����ووە ك��ە لە‬ ‫تەمەنی (‪ )9‬س��اڵ��ی بۆ‬ ‫ئەندامانی خێزانەكەی‬ ‫خوێندویەتیەوە‪.‬‬ ‫دەروێ���ش���ی���ان لە‬ ‫ساڵی (‪ )1958‬بەدواوە‬ ‫بۆ ماوەی هەشت ساڵ‬ ‫لە گوندەكانی ناوچەی‬ ‫گ��ەی�لان و سەرپێڵ‬ ‫زەه���������اوی‬

‫رۆژئاوای ئێران مامۆستا بووە‪ ،‬دواتر لە ساڵی‬ ‫(‪ )1966‬لە زانكۆی تاران بەشی ئەدەبیاتی فارسی‬ ‫خوێندووەو دوات��ر ماستەری لە دەروونناسی‬ ‫پەروەردەیی بەدەستهێناوەو تا پلەی راوێژكاری‬ ‫رێنمایی خوێندن چۆتە پێشەوە‪.‬‬ ‫ه��ەرچ��ەن��دە زم��ان��ی نووسینی چیرۆك‬ ‫و رۆمانەكانی دەروێ��ش��ی��ان فارسییە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ك��ەش��وه��ەواو رووداو و ت��ەن��ان��ەت ن��اوی‬ ‫پاڵەوانەكانیش كوردین‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی‬ ‫زۆری رۆمان و چیرۆكەكانی ئەو پێشوازی زۆریان‬ ‫لێكراوە لەالیەن خوێنەرانی فارس‪.‬‬ ‫تا ئێستا چەندین كۆمەڵە چیرۆكی وەكو‬ ‫(لەم واڵتەدا)و (ئابشۆران) وەرگێڕدراونەتە سەر‬ ‫زمانی كوردی‪ .‬لە ساڵی (‪ 1971‬تا ‪ )1978‬بەهۆی‬ ‫نووسینی كتێبی (لەم واڵتەدا) سێجار زیندانیكراو‬ ‫نووسینی لێ قەدەغەكراوە‪ ،‬بۆ ماوەی (‪ )6‬ساڵ‬ ‫بەهۆی نووسینەوە زیندانیكراوە‪ ،‬ه��ەردوو‬ ‫كۆمەڵە چیرۆكی (وەرزی نان) و (رەنگینە)‬ ‫ی لە زیندان نووسیوەو بەهۆی هاوسەرەكەی‬ ‫نێردراوەتە دەرەوەی زیندان‪.‬‬ ‫لە ماوەی ئەو سێجار زیندانی بوونەیدا‪،‬‬ ‫جاری یەكەم (‪ )8‬مانگ و جاری دووەم (‪ )7‬مانگ‬ ‫و جاری سێیەم بە (‪ )11‬ساڵ حوكمدراوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەهۆی شۆڕشی گەالنی ئێرانەوە ئازادبووە لەو‬ ‫سەردەمەدا‪ ،‬هەر بەهۆی نووسینەوە لەكاری‬ ‫مامۆستایی و زانكۆشدا دوورخراوەتەوە‪.‬‬ ‫كتێبەكانی عەلی ئەشرەف تا ئێستا بە‬ ‫زمانەكانی فەرەنسی و ئەلمانی و ئینگلیزی و‬ ‫عەرەبی و توركی و ئەرمەنی و ك��وردی و‬ ‫رووسی و سویدی و فینلەندی و نەرویجیش‬ ‫وەرگێڕدراون‪.‬‬ ‫ئەم چیرۆكنووسە كوردە كە یەكەمین كتێبی‬ ‫خۆی ساڵی (‪ )1973‬چاپ ك��ردووە‪ ،‬ماوەیەك‬ ‫لەمەوبەر تووشی وەستانی مێشك بووەو لە‬ ‫ئێستادا نیوەی جەستەی لەكار كەوتووەو كەمتر‬ ‫دەتوانێت بچێتە دەرەوە‪ ،‬بەاڵم بەهۆی ئەو‬ ‫خۆشەویستییەی كە بۆ كوردستان و شاری‬ ‫سلێمانی هەیەتی لە فیستیڤاڵی گەالوێژی‬ ‫ئەمساڵ ئامادە بوو‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ «كەپر»‪:‬‬

‫‪4‬‬

‫لە تەلەفزیۆنێكی لۆكاڵییەوە دەستم پێكرد‬

‫ئەڤین ئاسۆ‪ ،‬ئەو راگەیاندنكارە رۆحسووكەی‬ ‫تەلەفزیۆنی كورد ماكس‪-‬ە‪ ،‬لەو كەناڵەدا بەرنامەی ئەڤین‬ ‫ژن و ژیان پێشكەش دەكات‪ ،‬لەم چاوپێكەوتنەی كە «كەپر»‬ ‫لەگەڵیدا سازیداوە‪ ،‬باس لەزۆر تەوەری گرنگی ناو بواری‬ ‫راگەیاندن و سەرەتای چوونە ناو بواری راگەیاندنەوە دەكات‪،‬‬ ‫بەبۆچوونی ئەو هەر كەس لە بوارێكی جددیدا خزمەت بە‬ ‫خۆی و چواردەوری بكات باشترە‪.‬‬ ‫سازدانی‪ :‬كۆچەر عومەر‬

‫ئەڤین ئاسۆ‪ ،‬داوا دەكات خانمان خۆیان‬ ‫كۆت و زنجیرەكان بشكێنن‪!..‬‬ ‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫‪5‬‬

‫ئەگەر بەشی زۆری‬ ‫كەناڵەكان و كۆمپانیا‬ ‫بەرهەمهێنەران وەك ئێمە‬ ‫كاریان بكردایە‪ ،‬بە دڵنیاییەوە‬ ‫تا ئێستا هەنگاوی‬ ‫گەورەتریان نابوو‬ ‫* پێشتر لەڕاگەیاندنی بیستراو‬ ‫بوویت واتە رادیۆ‪ ،‬ئێستا لەڕاگەیاندنی‬ ‫بینراودا كار دەكەیت جیاوازی نێوان‬ ‫ئەم دوو كارە لەچیدا دەبینیت؟‬ ‫ كاركردن لە هەموو جۆرەكانی‬‫راگەیاندن‪ ،‬تایبەتمەندی و خۆشی و‬ ‫ئەرك و ماندوبوونی خۆی هەیە‪ ،‬من‬ ‫بە پێچەوانەوە سەرەتای دەركەوتنم لە‬ ‫تەلەفزیۆنێكی لۆكاڵییەوە بووەو چەندین‬ ‫بەرنامەی جۆراو جۆرم پێشكەشكردووەو‬ ‫هەواڵەكانیشم خوێندۆتەوە كە زۆر لە‬ ‫تەمەنێكی گەنجدابووم (بەپێكەنینەوە)‬ ‫گەنج بڵێم یان منداڵ‪ ،‬نازانم (‪15‬و‪)16‬‬ ‫س��ااڵن ب��ووم‪ ،‬دوات��ر چوومەتە رادی��ۆ‪،‬‬ ‫بێگومان ئەرك و بەرپرسیارێتییەكان لە‬ ‫كەناڵە بینراوەكان زیاترەو من بۆ خۆم‬ ‫هەمیشە حەز بە تەلەفزیۆن دەكەم‪.‬‬ ‫* بوونی مەرجی ئەكادیمی بۆ كاری‬ ‫راگەیاندن تاچەند بە گرنگ دەزانیت‬ ‫یان تۆ كەسێكی بەهۆی پیشەكەتەوە‬ ‫ناوبانگت دەركردووە‪ ..‬پێمان بڵێ باشەو‬ ‫خراپەكانی ناوبانگ بۆ تۆ كامانەن؟‬ ‫ بەالی منەوە ئەزموون وەرگرتن‬‫گرنگترە‪ ،‬تا ئێستا لەبواری راگەیاندنی‬ ‫كوردی بەتایبەت بۆ بواری پێشكەشكردن‬ ‫نەمبینیوە ئ��ەك��ادی��م��ی ك��اری��گ��ەری‬ ‫هەبووبێت‪ ،‬ئەوەی هەیە زیاتر حەزو‬ ‫خولیاو بەردەوامی و خۆ نوێكردنەوەو‬ ‫ب��ەدواداچ��وون��ی ب���ەردەوام گرنگە‪ ،‬لە‬ ‫س��ەردەم��ێ��ك��دای��ن شتەكان زوو زوو‬ ‫گۆڕانكارییان بەسەردادێت‪ ،‬بۆ مەسەلەی‬ ‫ناوبانگ من لەبەر بە دەستهێنانی‬ ‫خۆشەویستی و متمانەی خەڵك‪ ،‬ئەوەی‬ ‫پێشی وترابێت ئاستەنگ و ناخۆشی‬ ‫لەبیرمكردووە‪.‬‬ ‫* وەاڵمی جددی و شیاوی تۆ چییە‬ ‫بۆ ئەو قسەو قسەڵۆكانەی بەرامبەرت‬ ‫كران؟‬ ‫‪ -‬خۆشەویستی و رێز بۆ هەمووان‬

‫و لەبەرامبەر ئەو شتانەدا هەر كەس‬ ‫لە بوارێكی جددی خزمەت بە خۆی و‬ ‫چواردەوری بكات پێم باشترە‪.‬‬ ‫* بەرنامەكەت یەك جۆر شێوازی‬ ‫وەرگرتووە بەنیاز نیت گۆڕانكاری تێدا‬ ‫بكەیت؟‬ ‫ بەرنامەی ئەڤین ژن و ژیان‬‫بەرنامەیەكی زۆر دەوڵەمەندەو لەڕووی‬ ‫وروژاندنی بابەتەكانیشەوە بە جۆرێكی‬ ‫ترو دیوێكی تر خوێندنەوەو گفتوگۆیان‬ ‫لەسەر دەكەین‪ ،‬دەوڵەمەندتر دەكرێت‪،‬‬ ‫لە وەرزە نوێیەكانیشدا دیكۆر دەگۆڕێت‪،‬‬ ‫بەاڵم وەك ستایل و ناوەڕۆك نەخێر‪.‬‬ ‫* لە كولتووری ئێمەدا تا هەنووكەش‬ ‫ژنان بەژێردەستەو زەعیفە ناوزەد‬ ‫دەكرێت‪ ..‬ئەم تێڕوانینە بەبۆچوونی تۆ‬ ‫لە كوێوە سەرچاوەی گرتووە؟‬ ‫ نەخێر شتەكان گۆڕانكاری باشیان‬‫بەسەردا هاتووەو پێویستە خانمان‬ ‫خۆیان كۆت و زنجیرەكان بشكێنن‪.‬‬ ‫* ژنی كورد چی بكات بۆ ئەوەی‬ ‫بە ماف و ئازادییەكانی خۆی بگات؟‬ ‫ ه���ەروەك و چ��ۆن هەبووە‬‫ب��ەردەوام��ی بە خەبات و تێكۆشان‬ ‫بدات و ب��ەدوای خەونەكانیان بچن‬ ‫بەڕێگای دروس���ت و ك��ۆڵ��ن��ەدان و‬ ‫بەردەوامی‪.‬‬ ‫* پێتوایە رێكخراوەكانی ژنان چ‬ ‫رۆڵ و كاریگەرییەكیان لەسەر رەوتی‬ ‫بەرەوپێشچوونی بزوتنەوەی ژنان‬ ‫هەبێت‪ ..‬بە گشتی سەرنجی تۆ لەسەر‬ ‫ئەو رێكخراوانە چییە؟‬ ‫ بەشێكی باشیان رۆڵی باش و‬‫ئەكتیڤیان هەبووەو بوونەتە پردێكی‬ ‫تۆكمە بۆ ژیان و رزگاركردنی چینێكی‬ ‫باشی ژنان و هۆشیاری و بەرگریكردنی‬ ‫ئ��ەرك و مافەكانی ژن لەم واڵتە‪،‬‬ ‫ه��ی��وادارم ك��ەم و كورتییەكانیش‬ ‫چارەسەربكرێت‪.‬‬

‫تا ئێستا لەبواری‬ ‫راگەیاندنی كوردی‬ ‫بەتایبەت بۆ بواری‬ ‫پێشكەشكردن‪،‬‬ ‫نەمبینیوە‬ ‫ئەكادیمی‬ ‫كاریگەری‬ ‫هەبووبێت‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫‪6‬‬ ‫* ئەڤین ئاسۆ ئەدای میدیاكارە ژنەكان‬ ‫لە میدیای ك��وردی��داو بەتایبەتیش لە‬ ‫تەلەفزیۆنەكاندا چۆن هەڵدەسەنگێنێت؟‬ ‫ دەركەوتنیان زۆر باشەو جێگەی‬‫هاندانن‪ ،‬بەاڵم پێویستە هەڵسوڕێنەرانی‬ ‫كەناڵەكان زیاتر پشتگیرییان بكەن و‬ ‫بتوانن زیاتر تواناو رۆڵ��ی ژن��ان پیشان‬ ‫بدرێت و خۆشیان زوو ماندونەبن و گوێ‬ ‫بە ئاستەنگەكان نەدەن‪.‬‬ ‫* كەناڵێكی زۆری میدیایی كوردی لە‬ ‫كوردستاندا هەیە‪ ،‬بەڕای تۆ هەموویان‬ ‫لە ئاستی ئەوەدان كە كەناڵی ئاسمانی‬ ‫بن‪ ،‬یان بەرنامەكانیان لەو ئاستەدایە كە‬ ‫خاوەنی پەخشی ئاسمانی بن؟‬ ‫ راستییەكەی كەم كورتی هەیە‪،‬‬‫هیوادارم هەڵسوڕێنەرانی ئەو كەنااڵنە‬ ‫كەسانی پڕۆفیشناڵ بن‪ ،‬چونكە لە دواجاردا‬ ‫كێ بڕیاری كۆتایی بە دەستە بۆ بەرهەم و‬ ‫بابەتەكانی كە پەخش دەكرێت ئەوانن و‬ ‫بودجەش كاریگەریی خۆی هەیە‪.‬‬ ‫* دوا پرسیارم ئەوەیە‪ ،‬چۆن بڕیارتدا‬ ‫بچیتە كەناڵی ك��ورد ماكس و بۆ ئەم‬ ‫كەناڵەت هەڵبژارد؟‬ ‫ بە تەنیا بڕیاری من نەبووە ئێمە وەك‬‫ئارامۆ میدیا‪ ،‬بڕیار لە جۆری كاركردنمان‬ ‫دەدەین‪ ،‬بێگومان سیاسەتی كەناڵەكە كە‬ ‫كەناڵێكی ت��ەواو خێزانییە‪ ،‬ئێمە وەك‬ ‫كۆمپانیاو بە گرێبەست كاردەكەین و زۆر‬ ‫رازین لەڕووی ئیداری و بەرهەمهێنانی‬ ‫بەرنامەكەش پێكەوە‪ ،‬چونكە ئ��ەوان‬ ‫وەك كوردماكس بیروبۆچوونی میدیاییان‬ ‫تەواوكەری بیروبۆچوونی ئارامۆ میدیایە‬ ‫ئ��ەگ��ەر بەشی زۆرب���ەی كەناڵەكان و‬ ‫كۆمپانیا بەرهەمهێنەران وەك ئێمە كار‬ ‫بكەن بە دڵنیاییەوە هەنگاوی گەورەتریان‬ ‫نابوو‪ .‬سوپاس و دەستخۆشیم بۆ كارو‬ ‫چاالكییەكانی ئێوەو خۆشحاڵبووم‪.‬‬

‫ئەرك و‬ ‫بەرپرسیارێتییەكان لە‬ ‫كەناڵە بینراوەكان‬ ‫زیاترەو من بۆ خۆم‬ ‫هەمیشە حەز بە‬ ‫تەلەفزیۆن دەكەم‬ ‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫بەرجی ئاكالی‪ ،‬سینەماكارە كەم عەقڵەكە‪!..‬‬

‫دڕكەكەی بەرپێی هونەری توركیا!‬

‫‪7‬‬

‫ئایەن‬ ‫هونەرمەندی تورك بەرجی ئاكالی‪ ،‬یەكێك‬ ‫لە سینەماكارە دەركەوتووەكانی توركەو زیاد‬ ‫لەهاوڕێ هونەرمەندەكانی گیرۆدەو وابەستەیە‬ ‫بە فكرە رەگەزپەرستییەكانی خۆیەوە‪ ،‬كاتێك‬ ‫كە پرسیار لەسەر تورك بوونی لێ دەكرێت‬ ‫دەڵێت‪ :‬لە تورك باشتر هەر توركە!‬ ‫لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی‬ ‫‪ TRT6‬زۆر بەڕوونی فكرە رەگەزپەرستییەكانی‬ ‫خۆی ئاشكرا دەكاو دەڵێت‪ :‬ئەگەر سینەماو‬ ‫درامایەك توركیا جوان نەكات قابیلی ئەوە نییە‬ ‫تەماشا بكرێت! هەندێك لە هونەرمەندانی‬ ‫توركیش ئەو لێدوانەی بەرجی‪-‬یان بە ناڕاست‬ ‫زانی و ئاكالیان بە ناڕۆشنبیرو كەم عەقڵ‬ ‫و بەدڕكی بەرپێی هونەری توركیایان دایە‬ ‫قەڵەم‪ .‬ئاكالی‪ ،‬دەرچووی پەیمانگای هونەرە‬ ‫جوانەكان بەشی شانۆیە لە ساڵی (‪)2003‬دا‪،‬‬ ‫ئەم هونەرمەندە كۆتایی بە خوێندن نەهێناوەو‬ ‫پاش تەواو كردنی پەیمانگا بووەتە خوێندكاری‬ ‫زانكۆی ئەستەنبوڵ بەشی رەخنەی شانۆ‪ ،‬دواتر‬ ‫لە یەكێك لە زانكۆكانی كەنداو درێژەی بە‬ ‫خوێندن داوەو دەرچووی كۆنسر فتوار بەشی‬ ‫شانۆیە‪.‬‬ ‫ئەم هونەرمەندە جوانە‪ ،‬نازناوی شاجوانی‬ ‫توركیای بەدەستهێناوە لە ساڵی (‪)2004‬دا‪،‬‬ ‫لە ساڵی (‪ )2007-2004‬یشدا‪ ،‬كاری زۆری بۆ‬ ‫بەرنامە وەرزشییەكان كردووە كە هەر خۆیشی‬ ‫پێشكەشكارو ئامادەی ك��ردوون‪ .‬بەشداری‬ ‫كۆمەڵێك درام��او فیلمی سینەمایی كردووە‬ ‫كە لە توركیادا بینەرێكی خەیاڵیان هەبووە‪.‬‬ ‫ئاكالی‪ ،‬لە ساڵی (‪)2011‬دا‪ ،‬هاوسەرگیریی‬ ‫لەگەڵ هونەرمەند م��وراد ئونالمیش‪-‬دا‪،‬‬ ‫كردووە‪ ،‬بەاڵم زۆری نەخایاندووەو دوای ساڵ‬ ‫و نیوێك جیابوونەتەوە‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫ئیمان عەیادی‪ ،‬دەگەڕێتەوە بۆ كەناڵی ئەلجەزیرە‬ ‫ئیمان عەیادی‪ ،‬خانمە بێژەری كەناڵی ئەلجەزیرە‪ ،‬پاش ئەوەی بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەو وەرگرتنی‬ ‫چارەسەری ت��ەواو بڕیاریداوە بەم نزیكانە بگەڕێتەوە سەركارەكانی خۆی‪ .‬عەیادی لەلێدوانێكی تایبەتیی خۆیدا بۆ‬ ‫رۆژنامەنووسان ئەوەی راگەیاندووە كە ماوەیەك بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە لەكاری راگەیاندن دووركەوتۆتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەئێستادا بەتەواوی چارەسەری وەرگرتووەو تەندورستی باشەوە دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی‪.‬‬

‫‪8‬‬

‫بۆچی وازی لەڕەشماڵ‪-‬ی ‪ NRT‬هێنا؟‬

‫بەڕێوەبەری هونەری پێیوتم‬ ‫دەمانەوێت بەرنامەكە بكەین‬ ‫بەوەرزی‪ ،‬منیش ئەمەم زۆر‬ ‫بەالوە سەیر بوو!‬

‫تەلەفۆنم بۆ كاك شاسوار كردو‬ ‫پێموت بەرنامەكە شكست دەهێنێت‬

‫هونەرمەند‪ ،‬بورهان محەمەد بۆ «كەپر»‪:‬‬ ‫مەسەلەكە مادە نییە‪ ،‬چونكە من بەمەبلەغێكی‬ ‫زۆر زۆر كەم بەرنامەكەم كردووە‬ ‫بورهان محەمەد‪-‬ی هونەرمەندو پێشكەشكاری بەرنامەی «رەشماڵ» بە تۆماركردنی‬ ‫تەنها (‪ )25‬زنجیرەی بەرنامە هونەرییەكەی‪ ،‬توانی بینەرێكی باش بەالی خۆیدا رابكێشێت‪،‬‬ ‫بەاڵم دوای ماوەیەكی كورت‪ ،‬پێشكەشكار بەدڵ ئێشاوی و بێ ماڵئاوایی‪ ،‬كەناڵی ‪NRT2‬ی‬ ‫بەجێدەهێڵێ و بڕیاریش دەدات جارێكی دیكە لەگەڵ ئەو كەناڵە كار نەكاتەوە‪.‬‬ ‫بۆ ئەو مەبەستە گۆڤاری «كەپر» بەپێویستی زانی دیمانەیەك لەگەڵ هونەرمەندی ناوبراو‬ ‫ساز بكات و لەزمانی خۆیەوە باس لە زوویربوون و دووركەوتنەوەی لە بەرنامەكە بكاو‬ ‫نهێنییەكان بۆ خوێنەران ئاشكرا بكات‪.‬‬ ‫سازدانی‪ ،‬هەورامان كامەران‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫جلوبەرگەكانی بروس لی مەزاد كرا‬ ‫لەیادی چلەمین ساڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی چینی بروس لی‪ ،‬لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە هۆنگ كۆنگ‪ ،‬جلوبەرگ‬ ‫و كەلوپەلەكانی فرۆشران‪ ،‬ئەو جلوبەرگەی كە بروس لی لەدواین بەرهەمیدا لەبەریدا بوو لەالیەن كەسێكی نەناسراوەوە‬ ‫بەبڕی (‪ )100‬هەزار دۆالر كڕدراو كەلوپەلەكانی تریشی لەالیەك چەند كەسێكی ترەوە كڕدران‪.‬‬

‫*چۆن چوویت ب��ەدەم بەرنامەی‬ ‫رەشماڵ و چۆنیش ماڵئاواییت لێكرد؟‬ ‫ هێشتا كەناڵی دووی تەلەفزیۆنی‬‫‪ NRT‬نەكرابۆوە‪ ،‬بەرنامەی رەشماڵم‬ ‫ئامادە دەك��ردو هەرخۆشم ئامادەكارو‬ ‫پێشكەشكاری بووم‪ ،‬سەرجەم بەشەكانی‬ ‫بەرنامەكە (‪ )25‬حەلقەی لێ تۆماركرا‪،‬‬ ‫ئەمە وەك��و داخ��ڵ ب��وون بەكاركردن‪،‬‬ ‫ئەوكاتەی لە كەناڵی یەكی تەلەفزیۆنەكەوە‬ ‫چووینە كەناڵی دووی هەمان تەلەفزیۆن‪،‬‬ ‫زۆر بایەخم بەواژۆكردنی گرێبەست‬ ‫نەدا‪ ،‬چونكە لەڕێگای ناسراوێكی خودی‬ ‫بەڕێوەبەری هونەری بەرنامەكەوە‪،‬‬ ‫بەڕێوەبەری بەرنامەكەم ناسی‪ ،‬ئیدی‬ ‫ئەمە بووەهۆی ئەوەی زیاتر متمانەم‬ ‫پێی هەبێت‪ ،‬خۆیشم بەتەبیعەتی حاڵ‬ ‫كەسێكم متمانە بەخەڵك دەكەم‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەمیشە كورد لە متمانەی نەنووسراودا‬ ‫زیانی بەركەوتووە‪ ،‬تا گەیشت بەوەی‬ ‫رۆژێك برادەرێك كە لەوێ كارمەندە‪،‬‬ ‫تەلەفۆنی بۆ كردم و وتی كاك دەروون‬ ‫دەڵ��ێ��ت جارێكە ب��ەرن��ام��ە ن��ەك��ات و‬ ‫بیوەستێنێت‪ ،‬بۆ ئەو مەبەستە چووم بۆ‬ ‫تەلەفزیۆن و بەڕێوەبەری هونەرییەكە‬ ‫پێیوتم دەمانەوێت بەرنامەكە بكەین‬ ‫ب���ەوەرزی‪ .‬منیش ئەمەم زۆر بەالوە‬ ‫سەیر ب��وو! چونكە بەهیچ شێوەیەك‬ ‫لەسەرەتادا باسمان لە بەرنامەی وەرزی‬ ‫نەكردبوو‪.‬‬ ‫* ئایا دووركەوتنەوەت لەڕەشماڵ‪،‬‬ ‫بۆ هۆكاری ماددە ناگەڕێتەوە؟‬ ‫لەوانەیە خەڵك بیری بۆ ئەوە‬‫بچێت لەپێناو م��ادەدا لە بەرنامەكە‬ ‫دوورك��ەوت��ووم��ەت��ەوە‪ ،‬ب��ەاڵم بڕواتان‬ ‫هەبێت مەوزوع مادە نییە‪ ،‬چونكە من‬ ‫بەمەبلەغێكی زۆر زۆر كەم بەرنامەكەم‬ ‫كردووە‪.‬‬ ‫* كەواتە مەبەست لەكاركردنت بەو‬ ‫مەبلەغە كەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟‬ ‫ تەنها م��ەب��ەس��ت��م‪ ،‬هەبوونی‬‫بەرنامەیەك ب��وو ل��ەو ب���وارەی خۆم‬ ‫كاری تیادا دەكەم‪ ،‬ئەگەرچی شانۆكارو‬ ‫ئەكتەریشم‪ ،‬بەاڵم سااڵنێكی دوورو درێژ‬ ‫لەبواری هونەری گۆرانیدا كارمكردووە‪،‬‬ ‫هەروەها لەبەرنامەكەمدا بەجۆرێك‬ ‫لەجۆرەكان نواندنم بۆ كردووە‪.‬‬ ‫* تاچەندە چاوی بینەر دەخوازێت‬ ‫یەكەم پێشكەشكار ببینێتەوە؟‬ ‫‪ -‬خۆزگە راپرسییەك لەناو خەڵكدا‬

‫بكرایەو بزانرایە بەرنامەكە لەئێستادا‬ ‫س��ەرك��ەوت��ووت��رە ی���ان ل��ەپ��ێ��ش��وودا‪،‬‬ ‫وات���ا ب��ەپ��ێ��ش��ك��ەش��ك��اری ئێستایەوە‬ ‫س��ەرك��ەوت��ووە ی��ان بەپێشكەشكاری‬ ‫پێشوویەوە‪ ،‬بەرنامەكە تەبعی بەمنەوە‬ ‫گرتبوو‪ ،‬نموونەیەكت بۆ بهێنمەوە‪،‬‬ ‫پێشكەشكارێكی ئەڵمانی زیاتر لە (‪)20‬‬ ‫ساڵە بەرنامەیەك پێشكەش دەكات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەئێستادا لە بەرنامەكەی بێزار بووە‪،‬‬ ‫بەهۆی بەسااڵچوون و دووریی شوێنی‬ ‫بەرنامەكەیەوە‪ ،‬هەربۆیە داوای لە‬ ‫تەلەفزیۆنەكەی كردووە كە بەرنامەكەی‬ ‫ب���دەن بەپێشكەشكارێكی دی��ك��ە‪،‬‬ ‫سەرباری ئەوەی كە خۆیشی خوازیارە‬ ‫دەستبەرداربوونی بەرنامەكەیەتی‪ ،‬كەچی‬ ‫كەس جورئەت ئەوەی نییە بەرنامەكە‬ ‫بگرێتە دەس��ت‪ ،‬وەك وت��م بەرنامە‬ ‫بەپێشكەشكارێكەوە تەبع دەگرێت‪.‬‬ ‫ئێستاش بەرنامەی رەشماڵ لەالیەن كاك‬ ‫لوقمان سەلیم‪-‬ەوە پێشكەش دەكرێت‪،‬‬ ‫بەخۆیشیم وت بەرنامەكە سەركەوتوو‬ ‫نابێت‪ ،‬چونكە ئەو بەرنامەیە لەالیەن‬ ‫منەوە بەخەڵك ناسێندراوە‪.‬‬ ‫* ئەگەر شاسوار عەبدولواحید‬ ‫داوات لێ بكات بەرنامەكە پێشكەش‬ ‫بكەیتەوە‪ ،‬رای تۆ چی دەبێت؟‬ ‫ زۆر بەداخەوە ناتوانم‪ ،‬چونكە‬‫پێش دەستبەرداربوونم لەبەرنامەكە‪،‬‬ ‫تەلەفۆنم بۆ كاك شاسوار كردو پێموت‬ ‫بەرنامەكە شكست دەهێنێت‪ ،‬ئەویش‬ ‫وت��ی ل��ەب��ەرئ��ەوەی من مودیر نیم و‬ ‫سەاڵحییەت ل��ەدەس��ت ب��ەڕێ��وەب��ەری‬ ‫ه��ون��ەری��دای��ە‪ ،‬دەس���ەاڵت الی ئ��ەوە‪.‬‬ ‫خواهەڵناگرێت ئەو لەبەرنامەكەی من‬ ‫رازی بوو‪ ،‬خۆی پێیوتم بەرنامەكەت زۆر‬ ‫جوان بووە‪.‬‬ ‫* ئایا نیازی ئ��ەوەت هەیە لە‬ ‫تەلەفزیۆنێكی دیكەدا بەرنامەت هەبێت؟‬ ‫ لەپێشووتردا لەگەڵ تەلەفزیۆنێكی‬‫دیكە لەقسەكردندا بووین‪ ،‬تەنانەت‬ ‫پڕۆپۆزەڵم بۆ نووسیبوون‪ ،‬بەاڵم پاش‬ ‫چوونم بۆ ‪ NRT‬و دەستبەرداربوونم‬ ‫لە پڕۆپۆزەڵی ئەو كەناڵە كە نامەوێت‬ ‫لەئێستادا ن��اوەك��ەی بهێنم‪ ،‬دی��ارە‬ ‫تێهەڵچوونەوە لەگەڵیاندا زەمەنێكی‬ ‫دەوێ��ت‪ .‬ئ��ەوەی ب��ەالی منەوە گرنگە‬ ‫خزمەتكردنی هونەری میللەتەكەمە‪،‬‬ ‫ئەوەش لەهەر تەلەفزیۆنێك و لەهەر‬ ‫بەرنامەیەكدا بێت‪.‬‬

‫‪9‬‬

‫پڕۆفایل‬ ‫* لەدایكبووی ساڵی (‪.)1962‬‬ ‫*خێزاندارەو دوو كچی بەناوەكانی «دیە»و‬ ‫«یاد»ەوە هەیە‪.‬‬ ‫* پێشمەرگەی خانەنشینە‪.‬‬ ‫* خاوەنی چوار ئەلبومی گۆرانییە‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫ژنێك خاوەنی نووسینگەی شۆفێرییە‬

‫‪10‬‬

‫لەژمارەی داهاتووی گۆڤاری «كەپر»دا‪ ،‬دیمانەیەك لەگەڵ خاتوو شلێر غەریب‪-‬ی خاوەنكاردا باڵودەكرێتەوە‪ ،‬ئەو خاتوونە‬ ‫لە ئێستادا خاوەنی چەند پڕۆژەیەكی گرنگەو لەگەڵ پڕۆژەكانیشیدا خاوەنی نووسینگەی فێربوونی شۆفێریی گشتییەو‬ ‫دەیەوێت ژنان وەكو خۆی بكاتە راهێنەر‪ .‬ئەو خاتوونە لەو دیمانەیەدا ئەوە دەخاتەڕوو كە هەتا ژنانی ئێمە نەتوانن‬ ‫جزدانەكانیان ئازاد بكەن‪ ،‬ناتوانن خۆیان ئازاد بكەن‪.‬‬

‫ئەگەر حكومەت هاوكاریی بكات ‪..‬‬ ‫پەیمانگایەكی كوردی بۆ فێربوونی خواردن‬ ‫دروستكردن دەكاتەوە!‬

‫هەموو ساڵێك پێشانگا بۆ خواردنەكانم‬ ‫دەكەمەوەو داهاتەكەشی بۆ پڕۆژەی‬ ‫خێرخوازی و نەخۆشخانەی هیوا تەرخان‬ ‫دەكەم‬

‫هەر لە دەرگای ماڵەكەی نزیك دەبیتەوە‪ ،‬مەست‬ ‫دەبیت بەو بۆن و بەرامەیەی كە لە خواردنەكانی خاتوو‬ ‫كەلسوم‪-‬ەوە باڵوبۆتەوە‪ ،‬خاتوونێكی رووخ��ۆش‪ ،‬لە‬ ‫چاوەكانیدا هەست بە میهرەبانی و سەلیقەیەكی جوان‬ ‫دەكرێت‪ ،‬هەمیشە رووخۆشە لەگەڵ مشتەرییەكانی‪ ،‬نرخی‬ ‫خواردنە ئامادەكراوەكانیشی گونجاون و هەموو كەسێك‬ ‫دەتوانێت ئەو ماڵەی كەلسوم بكاتە جێشتخانەی دووەمی‬ ‫خۆی‪..‬‬ ‫ریپۆرتاژ‪ :‬تەالر عەبدولڕەحمان‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫گەزیزە باس لە ئەزموونی خۆی دەكات‬ ‫گەزیزە عومەر‪-‬ی ناسراو بەخوشكە گەزیزە‪ ،‬لە دیمانەیەكی تایبەتی خۆیدا لەگەڵ گۆڤاری «كەپر» كە لەژمارەی داهاتوودا‬ ‫باڵودەكرێتەوە‪ ،‬باس لە ئەزموونی خۆی وەكو سیناریست و دەرهێنەر دەكات‪ ،‬لەناو زنجیرە درامای «هەنگاوەكانی سەر‬ ‫خۆڵەمێش» ئەم درامایەی خوشكە گەزیزە كێشەو گرفتەكانی ژنان و كچانی ئەم واڵتەی لەخۆگرتووەو وابڕیارە لە‬ ‫ئایندەیەكی نزیكدا ئەو درامایە لەسەر شاشەكانی تەلەفزیۆن پەخش بكرێت‪.‬‬

‫ژ نە‬ ‫خاوەن پیشەكان‬ ‫زۆرن ئ��ەو خانمانەی هیچ‬ ‫كارەسات و رووداوێ���ك چۆكیان‬ ‫پێدانادات و هەمیشە دەیانەوێت‬ ‫سەربەرزانەو بەچنگ و مەچەكی‬ ‫خۆیان بژێوی رۆژان���ەی ژیانیان‬ ‫بەدەستبێنن‪ .‬زۆرێكیتر لە خانمان‬ ‫دەی��ان��ەوێ و لە توانایاندا هەیە‬ ‫فێری زۆر پیشەی جیاجیا ببن و‬ ‫لەو رێگەیەوە خێزانەكەیان بژێنن‪،‬‬ ‫كۆمەڵگەی ك���وردەواری���ش هیچ‬ ‫كاتێك بێبەش نەبووە لەو ژنانەی‬ ‫ك��ە ب��ەوپ��ەڕی لێزانین و‬ ‫سەلیقەیەكی جوانەوە فێری‬ ‫ج��ۆرەه��ا پیشەی‬ ‫ج���وان ب���وون و‬ ‫لەڕێگەی ئەو‬ ‫پیشە یە و ە‬

‫خواردەمەنییەكان‪ ،‬لە سەرەتاوە‬ ‫ێ‬ ‫لە ترشیات فرۆشتنەوە دەستی پ ‌‬ ‫كردووە كە لە دایكیەوە فێربووەو‬ ‫وردە وردە ك��وب��ەو كفتەشی‬ ‫دروستكردووە‪ ،‬ئیتر بیر لەوە‬ ‫دەكاتەوە خانوویەك بەكرێ‬ ‫بگرێ و ك��ارەك��ان��ی خۆی‬ ‫تێدا جێبەجێ‌ بكات‪ ،‬چونكە‬ ‫مشتەرییەكانی روو لەزۆر‬ ‫ب��وون��ه‪ ،‬ه��ەرب��ۆی��ە لەگەڵ‬ ‫زۆربوونی خواستی كڕیاردا‬ ‫ئێستا شەش شاگردی هەیەو هەر‬ ‫هەموویان ژنن‪ .‬خاتوو كەلسوم‪،‬‬ ‫پێشتر كاری ترشیات دروستكردن و‬ ‫رستن و چنینی كردووەو تا ئێستا‬ ‫وازی لەو پیشەیەش نەهێناوەو‬ ‫پ��ێ��داوی��س��ت��ی��ی��ەك��ان��ی ژی��ان��ی��ان هەر مشتەرییەكیشی داوای ئیشی‬ ‫بەدەستدێنن‪.‬‬ ‫ه��ەوی��ری ل��ێ بكات ئ��ەم بۆیان‬ ‫ژنێك‬ ‫لە‬ ‫باس‬ ‫ریپۆرتاژەدا‬ ‫لەم‬ ‫دەكات‪.‬‬ ‫دەكەین كە تا دوا ئەندازە پڕیەتی‬ ‫لە سەلیقەو جوانی‪ ،‬ئەو بەدەستی‬ ‫خاتوو كەلسوم خێرخوازیشە‬ ‫خۆی جۆرەها خواردەمەنی دروست‬ ‫س���ەرب���اری ئ����ەوەی ب��ژێ��وی‬ ‫دەك��او بەتاكو كۆ دەیفرۆشێت رۆژانەی ئەم خاتوونە لەسەر دەست‬ ‫ب��ە مشتەرییەكانی‪ ،‬ئ��ەو وەك��و و مەچەك و لێزانینەكانی خۆیەتی‪،‬‬ ‫ئ��ەوەی كردوویەتیە پیشە‪ ،‬بەاڵم بەاڵم ئەوەشی لەبیرنەچۆتەوە كە‬ ‫ئارەزووی زۆری هەیە بۆ ئەوەی كۆمەڵێك كەسی هەژارو نەخۆش‬ ‫لەو پیشەیەدا خۆی قوڵ بكاتەوەو و پەككەوتە پێویستیان بە یارمەتی‬ ‫خواردەمەنی خۆش و بەتام لەگەڵ ه��ەی��ەو پێویستە یارمەتییان‬ ‫ئەوەشدا كوردەواری پێشكەش بە بدات‪ ،‬لەگەڵ ئەو یارمەتییانەشدا‬ ‫مشتەرییەكانی بكات‪ .‬ئەو ژنەش ئەوەندە باوەڕی بەخۆیەتی ئەو‬ ‫خاتوو كەلسوم حسێن‪-‬ە‪..‬‬ ‫خواردنانەی دروستی دەكات لە‬ ‫پێشانگایەكدا نمایشیان بكات‪،‬‬ ‫بیست ساڵە ئەو كارە دەكات وەكو خۆی وتی‪ :‬هەمووساڵێك‬ ‫خ��ات��وو ك��ەل��س��وم‪-‬ی تەمەن پێشانگا دەكەمەوەو داهاتەكەشی‬ ‫(‪ )56‬ساڵی دانیشتووی ش��اری بۆ پ��ڕۆژەی خێرخوازی تەرخان‬ ‫سلێمانی‪ ،‬تەمەنێكە لەگەڵ خواردن دەكەم‪ ،‬ئەمساڵیش بەهەمانشێوە‬ ‫دروستكردندا دەس��ت و پەنجە ل��ە (‪ )2013/11/29‬پێشانگا بۆ‬ ‫ن��ەرم دەك��او وەك��و خ��ۆی باسی خ��واردەم��ەن��ی و ك��اری هەویر‬ ‫دەكات ماوەی (‪ )20‬ساڵ زیاترە دەكەمەوە لە هۆڵی رۆشنبیری‬ ‫خ���واردن دروس��ت دەك��ات سلێمانی و داه��ات��ەك��ەش��ی بۆ‬ ‫و لەساڵی (‪)2000‬یشەوە نەخۆشخانەی ه��ی��وا دەب��ێ��ت‪،‬‬ ‫ب���ووەت���ە خ��اوەن��ی ئەگەر بشزانم كەسێك باری مادی‬ ‫ماڵێكی تایبەت بە الوازە ئەوا یارمەتیشی دەدەم و‬ ‫دروس��ت��ك��ردن��ی خاتریشی دەگرم‪ ،‬نەبێتە ئەوەی‬ ‫ریكالم بۆ خ��ۆم بكەم‪ ،‬بەقەد‬ ‫دەسەاڵتی خۆم موچەم بۆ هەندێ‬ ‫كەسی هەژاریش بڕیوەتەوە‪.‬‬

‫‪11‬‬

‫پەیمانگا‬

‫بیر لەكردنەوەی‬ ‫دەكاتەوە‬ ‫ئەم خاتوونە لەسەر ئەو خاڵەش‬ ‫وەستا كە ئێستا زۆرب��ەی خەڵك لە‬ ‫فەرمانگەكانی حكومەتدا كاردەكەن‬ ‫و هەیانە لەڕۆژێكدا دوو كار دەكات‬ ‫و ماندووەو درەنگ دەگاتەوە ماڵێ‪.‬‬ ‫بەوتەی ئ��ەو لەگەڵ ئ��ەوەش��دا باری‬ ‫ب��ژێ��وی��ی��ان ب��اش��ە ب��ۆی��ە ح��ەزدەك��ەن‬ ‫خواردنی ئامادەكراویان لەبەردەستدا‬ ‫بێت‪ .‬خاتوو كەلسوم‪ ،‬باسی لە نرخی‬ ‫ئەو خواردنانە كرد كە دەیفرۆشێ‪ ،‬زۆر‬ ‫بە یەقینەوە پێیوتین‪ :‬نرخی هەموو‬ ‫ئەو خواردنانەی لە ماڵەكەمدا دروست‬ ‫دەكرێن گونجاوە‪ .‬مشتەرییەكانی خاتوو‬ ‫كەلسوم‪ ،‬تەنها لە ش��اری سلێمانیدا‬ ‫قەتیس نەبووەو مشتەرییەكی زۆری لە‬ ‫شاری هەولێریش هەیەو داوای ئەوەیان‬ ‫لێكردووە فەرعێكیش لەوێ بكاتەوە‪،‬‬ ‫تەنانەت هەندێ لەو خواردنانەی كە‬ ‫ئەم دروستیان دەكات براوەتە دەرەوەی‬ ‫هەرێم وەكو سویدو ئەڵمانیاو سویسراو‬ ‫زۆر شوێنی تریش‪.‬‬ ‫سات دوای سات كەلسوم حسێن‪،‬‬ ‫دەیەوێت داهێنان لە بوارەكەی خۆیدا‬ ‫بكات‪ ،‬ئێستا بیری ل��ەوە كردۆتەوە‬ ‫خواردنگەیەكی تایبەت بەخانمان‬ ‫بكاتەوە وات��ا بە تەنها تایبەت بێت‬ ‫بە ژن��ان‪ .‬لەكۆتایی وتەكانیدا خاتوو‬ ‫كەلسوم بە «ك��ەپ��ر»ی وت‪ :‬ئەگەر‬ ‫حكومەت هاوكاریم بكات و شوێنێكم‬ ‫بۆدابین بكات‪ ،‬بیرم لەوەكردۆتەوە‬ ‫پەیمانگایەك بكەمەوە بۆ فێربوونی‬ ‫خواردن دروستكردن‪ ،‬بۆ ئەوكەسانەی‬ ‫حەزیان لەم جۆرە كارانەیە‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫كۆمەڵی ئیسالمی هەڵوێستی خۆی ئاشكرا كرد‬

‫‪12‬‬

‫چوونی گەنجانی كورد بۆ واڵتی سووریا بەنیازی بەشداریكردنیان لەگەڵ گروپە توندڕەوە ئیسالمییەكاندا‪ ،‬دەنگدانەوەی‬ ‫لەناو راگەیاندنەكان و رای گشتیدا دروستكرد كە گوایە هێزە ئیسالمییەكانی كوردستان كارئاسانیان بۆ دەكەن‪ ،‬هەر بۆیە‬ ‫لەچەند رۆژی راب��ردوودا كۆمەڵی ئیسالمی لەوبارەیەوە هەڵوێستی خۆی خستەڕوو‪ ،‬ئەوەی راگەیاند كە ئەوان لەگەڵ‬ ‫چوونی گەنجی كورددانین بۆ شەڕكردن لە سوریا‪.‬‬

‫تۆش خۆت تووشكرد؟‬ ‫هاوسەرگیری‪،‬‬ ‫ئەو پڕۆسەیەی‬ ‫كوڕان و كچان لێی دەترسن‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬

‫هەموومان لێرەو لەوێ بیستوومانە‬ ‫كە دوو كەس پێكەوە هاوسەرگیریی دەكەن‪،‬‬ ‫چ كچ یاخود كوڕ‪ ،‬هاوڕێ و دۆست و كەسە‬ ‫نزیكەكانیان پێیان دەڵێن‪ :‬تۆش خۆت تووشكرد؟‬ ‫هێشتا لەكوێتە ج��ارێ سەرەتایەو هیچت‬ ‫نەدیوە؟ ئەمانەو كۆمەڵێكی تر پرسیار لەو‬ ‫كەسانە دەكەن و دەیانترسێنن لەو پڕۆسەیە‪.‬‬ ‫ئێمەش لەم راپۆرتەدا لە كۆمەڵێك سەڵت و‬ ‫هاوسەردار دەپرسین و پێیان دەڵێین ئێوەش‬ ‫خۆتان تووشكرد؟‬ ‫راپۆرتی‪ :‬بڕوا عوسمان‪ -‬تاژان جەزا‬


‫(‪ )986‬ژن‪ ،‬توندوتیژیان بەرامبەر كراوە‬ ‫بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژن��ان‪ -‬سلێمانی‪ ،‬لەماوەی (‪ )9‬مانگی یەكەمی‬ ‫ساڵی (‪)2013‬دا (‪ )986‬حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان تۆماركراوەو مانگی ئەیلول زۆرترین ژمارەی حاڵەتەكانی‬ ‫لەخۆگرتووە‪ ،‬لەبەرامبەردا مانگی ئایار كەمترین حاڵەت تۆماركراوەو زۆرترین جۆری توندوتیژیش بریتیی بووە لە لێدان‬ ‫و لەدوای لێدان هەڕەشەكردن پلەی دووەمی ریزبەندییەكەی گرتووە‪.‬‬

‫كچێك‪ :‬كۆمەڵێك‬ ‫ئازادیت پێدەبەخشێت‪،‬‬ ‫كۆمەڵێكی تریشت‬ ‫لێوەردەگرێتەوە‬

‫نا‪ ،‬بۆخۆمان تووشكرد؟‬ ‫گ���ۆران و شەنگە‪ ،‬لەشاری‬ ‫سلێمانی‪ ،‬لەبازاڕی عەصری بوون‪،‬‬ ‫سەرگەرمی كڕینی شەكراو بوون بۆ‬ ‫شەكراو خواردنەوەكەیان‪ ،‬ئێمەش‬ ‫لێمان پرسین «خۆتان تووشكرد؟»‬ ‫ه��ەردووك��ی��ان ب��ەح��ەپ��ەس��ان��ەوە‬ ‫وتیان «نا بۆخفۆمان تووشكرد؟»‬ ‫بەپێچەوانەوە ژیانێكی نوێمان‬ ‫دەس��ت��پ��ێ��ك��ردووەو ل��ە ه��ەوڵ��ی‬ ‫پێكەوەنانی خێزانێكی نوێداین‪.‬‬ ‫ژیانێكی خۆشە‪ ،‬بەتایبەت بۆ‬ ‫كچان‬ ‫شەنگە‪ ،‬ژی��ان��ی هاوسەريی‬ ‫بەخۆ تووشكردن نازانێت‪ ،‬بەڵكو‬ ‫بەژیانێكی ن��وێ و پێكەوەنانی‬ ‫خێزان دەبینێت‪ .‬شەنگە وتیشی‪:‬‬ ‫ژیانی هاوسەريی ژیانێكی خۆشە‬ ‫بەتایبەت بۆ كچان‪ ،‬چونكە كچانی‬ ‫واڵتی ئێمە پێش هاوسەريی زۆر‬ ‫شوێن و جێگاو سەفەركردن هەیە‬ ‫كە ناتوانن و بۆیان نییە بچن‬ ‫س��ەردان��ی بكەن و س��ەف��ەری بۆ‬ ‫بكەن‪ ،‬بەاڵم لەكاتی هاوسەريی و‬ ‫لەگەڵ هاوسەرەكانیاندا دەتوانن ئەم‬ ‫حەزو ئارەزووانە بهێننەدی و چێژی‬ ‫لێوەربگرن‪ ،‬هەروەها بەدڵنیاییەوە‬ ‫ژی��ان��ی ه��اوس��ەري��ی كۆمەڵێك‬ ‫ئازادیت پێدەبەخشێت و كۆمەڵێكی‬ ‫تر ئازادیت لێوەردەگرێتەوە‪ ،‬وەك‬ ‫ه��ەر گۆڕانێكی تر كە لەژیاندا‬ ‫روودەدات‪.‬‬

‫ژیانی‬ ‫هاوسەریدا‬ ‫ك��وڕ پ��ارەك��ان��ی ك��ۆدەب��ێ��ت��ەوەو‬ ‫دەس��ت��ب�ڵاوی نامێنێت‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ئەوەشدا هەست بە بەرپرسیارێتی‬ ‫و رووب���ەڕووب���وون���ەوەی ژی��ان‬ ‫دەكەیت‪ ،‬هەموو ئەمانەش پێكەوە‬ ‫لەگەڵ هاوسەرەكەم دڵنیام كارێكی‬ ‫ئاسان دەبێت و پێكەوە ژیانمان‬ ‫بەخۆتووشكردن نازانین‪.‬‬

‫الیەنی خراپیشی هەیە‬ ‫گ��ۆران ئ��ام��اژەی بەوەشكرد‬ ‫كە‪ :‬هەندێكجار لێكتێنەگەیشتن و‬ ‫یەكترنەناسینی باش وادەكات كە‬ ‫ئەو دوو كەسە واهەست بكەن‬ ‫كە تووشبوون و ژیانیان ناخۆشە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەگەر بەدیوێكی تردا سەیری‬ ‫لەگەڵ هاوسەرەكەم كارێكی پڕۆسەكە بكەین كۆمەڵێك الیەنی‬ ‫باشی هەیە وەكو ئەوەی دەبیتە‬ ‫ئاسانە‬ ‫گۆران‪-‬یش هاوڕابوو لەگەڵ خ��اوەن كەسایەتییەكی تر لەناو‬ ‫شەنگەی هاوسەری و وتی‪ :‬لە كۆمەڵگاو خ��زم و كەسوكاردا‪،‬‬ ‫هەروەها گۆڕانێكی گەورەی ژیانەو‬

‫‪13‬‬

‫كوڕێك‪:‬‬ ‫ناتوانم وەك جاران‬ ‫ئازادانە بەدڵی خۆم‬ ‫هەڵسوكەوت بكەم‬

‫ق��ۆن��اغ��ێ��ك��ی‬ ‫نوێیە‪ ،‬واتلێدەكات هەست‬ ‫بە بەرپرسیارێتی بكەیت و ئەركی‬ ‫خێزانت دەكەوێتە سەرشان و دواتر‬ ‫دەبیت بەباوك‪ ،‬لەگەڵ هەموو ئەو‬ ‫باشیانەشدا بەدڵنیاییەوە جاروبار‬ ‫الیەنی خراپیشی دەبێت‪.‬‬ ‫ل����ەڕووی ئاینیشەوە ژیانی‬ ‫هاوسەريی كارێكی رێگەپێدراوەو‬ ‫ت�����ەواوك�����ەری ئ���ی���م���ان���داری و‬ ‫موسڵمانێتییە‪ ،‬ه���ەروەك چۆن‬ ‫مامۆستایەكی ئایینی دەڵ��ێ��ت‪:‬‬ ‫ژی��ان��ی ه��اوس��ەري��ی و پ��ڕۆس��ەی‬ ‫ژنهێنان یەكێكە لە سوننەتەكانی‬ ‫ئیسالم ‌و نیوەی دینی پیاو بەهۆی‬ ‫هاوسەرییەوە تەواودەبێت‪.‬‬ ‫نیوەی دینی پیاو تەواو دەكات‬ ‫ئ��ەو مامۆستایە ئ��ام��اژەی‬ ‫بەوەشكرد كە‪ :‬ژن و مێردایەتی‬ ‫لە ئاییندا جەختی زۆری لەسەر‬ ‫ك��راوەت��ەوەو هۆكاری ئەمەشی‬ ‫بۆ ئ��ەوە گ��ەڕان��دەوە كە ژیانی‬ ‫هاوسەريی ك��وڕان و كچان لە‬ ‫كاری ناشەرعی و زۆر شتی تری‬ ‫خراپ دوور دەخاتەوەو ناهێڵێت‬ ‫البدەن لەڕێی راست كە ئەمەش‬ ‫یەكێكە لە سوودە گرنگەكانی‪.‬‬

‫لەم رۆژەدا ژنهێنان قورسە‬ ‫ل��ەگ��ەڵ ئ����ەوەی گ����ۆران و‬ ‫ش��ەن��گ��ە‪ ،‬ژی��ان��ی ه��اوس��ەري��ی‬ ‫بەخۆتووشكردن ن��ازان��ن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەپێچەوانەی ئەمانەوە ئ��اراس‬ ‫ح���ەس���ەن‪ ،‬گەنجێكی ت��ەم��ەن‬ ‫(‪ )22‬ساڵە‪ ،‬پڕۆسەی هاوسەريی‬ ‫ب��ەخ��ۆت��ووش��ك��ردن دەزان��ێ��ت‬ ‫و دەڵ��ێ��ت‪ :‬ن��ەب��وون��ی جێگای‬ ‫نیشتەجێبوون و گرانی و سەختی‬ ‫و قورسییەكانی ژیان لەڕۆژگاری‬ ‫ئەمڕۆدا وادەك��ات كە پڕۆسەی‬ ‫ه��اوس��ەري��ی خ��ۆش��ت��ووش��ك��ردن‬ ‫ب��ێ��ت‪ ،‬ئ��ەم��ە ج��گ��ە ل����ەوەی‬ ‫قورسی‬ ‫بەرەنگاربوونەوەیەكی‬ ‫ژیانەو دابڕانە لەزۆر شت‪.‬‬ ‫كاتت بۆخۆت نامێنێتەوە‬ ‫ئاراس درێژەی بەقسەكانیداو‬ ‫وتی‪ :‬راستە هاوسەريی ژیانێكی‬ ‫نوێت پێدەبەخشێت و قۆناغێكی‬ ‫نوێیە لە ژی��ان‪ ،‬بەاڵم كۆمەڵێك‬ ‫ئ������ازادی ت��ای��ب��ەت ب��ەخ��ۆت��ت‬ ‫لێدەسێنێتەوەو ناتوانیت وەك‬ ‫جاران مامەڵە بكەیت و دەبێت‬ ‫خۆت بۆ هاوسەرەكەت و ژیانی‬ ‫هاوسەری تەرخان بكەیت و خۆت‬ ‫لەبیر بكەیت‪ ،‬زۆرجار كاتی تایبەت‬ ‫بەخۆت نامێنێتەوە‪ ،‬لە ئێستامدا‬ ‫دایك و باوكم پێم ناڵێن بۆ كوێ‬ ‫دەڕۆی���ت؟ ك��ەی دەگەڕێیتەوە؟‬ ‫ب��ۆ ن��اگ��ەڕێ��ی��ت��ەوە؟ درەن��گ��ە بۆ‬ ‫نەهاتیتەوە؟ ئەمانەو كۆمەڵێك‬ ‫شتی تر كە لەكاتی هاوسەریدا‬ ‫بەدڵنیاییەوە خێزانەكەم هەموو‬ ‫ئەمانەم لێدەپرسێتەوەو ئەمەش‬ ‫وادەك��ات ئازادییە تایبەتییەكانی‬ ‫خۆم لە دەستبدەم و تووش ببم‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫نزیكەی (‪ )70‬سەرۆك و سەرۆك وەزیران بەشداری تێدا دەكەن‬

‫‪14‬‬

‫بۆ بەخاك سپاردنی تەرمی نیلسۆن ماندێال‪ ،‬نزیكەی (‪ )70‬سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی واڵتانی دونیا‪ ،‬بەشداری لەو‬ ‫مەراسیمەدا دەكەن‪ ،‬بەاڵم هەندێك لە سەرۆكەكان و بەرپرسانی واڵتەكان بەهۆی زۆری خەرجی گەشتی چوونیان بۆ ئەو‬ ‫مەراسیمە ئامادەبوونیان رەتكردۆتەوە‪ ،‬لەنێویاندا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل‪ ،‬بنیامین ناتەنیاهۆیە‪ ،‬پێشتر رایگەیاندبوو‬ ‫ئارەزوو دەكات بەشداری ئەو مەراسیمە بكات‪ ،‬بەاڵم بەهۆی زۆری خەرجی تێچوونی گەشتەكەیەوە ناتوانێت بەشداری‬ ‫بكات‪.‬‬

‫«كەپر»یادەوەرییەكان دەپارێزێ و مێژوو دەنووسێتەوە‪..‬‬ ‫قانع و حەمە ساڵح دیالن و عەبدولواحید سابیر‪،‬‬ ‫الی ئەو سەریان چاك دەكرد‪..‬‬

‫گشت جێگایەك ك��ەم و زۆر خاوەنی ی���ادەوەری و‬ ‫بەسەرهات و كارەسات و رووداوی خۆیەتی‪ ،‬كاتێك گوێ بۆ‬ ‫ئەو گێڕانەوانە شل دەكەیت‪ ،‬لەزۆركاتدا دەتخەنە گریان و‬ ‫سەرسام دەبیت بەوەی كە لەڕابردوودا روویانداوە‪ ،‬لەزۆركاتی‬ ‫تردا دەتخەنە پێكەنین و ئاسوودە دەبیت بەو هەموو گاڵتەو‬ ‫گەپ و بەسەرهاتە خۆشانەی كە روویانداوە!‬ ‫دواجار هەموو ئەو یادەوەرییانە بەشێكن لە مێژوو و‬ ‫كولتوور‪ ،‬گۆڤاری «كەپر» بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی‬ ‫بەرامبەر بەو مێژوو كولتوورەی كوردەواری‪ ،‬هەرجارەو لەناو‬ ‫ئەو كارەسات و رووداوانەی بوون بە مێژوو و كولتوور‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی نەفەوتێن‪ ،‬یادەوەری كەسەكان لەناوجەرگەی كارەسات‬ ‫و رووداوەكاندا هەڵدەهێنجێ و بۆتانی باڵودەكاتەوە‪..‬‬ ‫ئامادەكردنی‪ :‬موتەلیب سەعید‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬

‫قادری خەلیفە‪-‬ی سەرتاش‪:‬‬

‫دوكانی سەرتاشەكەم بوو‬ ‫بووە شوێنێك بۆ ئەوەی‬ ‫نامەی پێشمەرگەی شاخ و‬ ‫شاری تێدا ئاڵوگۆڕ بكرێ‬


‫ژنانی رۆژئاوای كوردستان‪ ،‬یەكەیەكی سەربازی دادەمەزرێنن‬ ‫ژنانی رۆژئاوای كوردستان‪ ،‬بەمەبەستی پارێزگاریكردن لەخۆیان و ناوچەكانیان‪ ،‬یەكەیەكی سەربازی تایبەت بەخۆیان‬ ‫دادەمەزرێنن‪ ،‬ئەمەش پاش فراوانبوونی شەڕەكان و هێرشی چەكدارە توندڕەوەكان هات بۆسەر ناوچە كوردنشینەكانی‬ ‫رۆژئاوای كوردستان‪ .‬هەربۆیە ژنانی رۆژئاوا بیریان لەوەكردۆتەوە كە هێزێكی تایبەت بەخۆیان دابمەزرێنن و رێژەیەكی‬ ‫زۆری ژنانی رۆژئاوا پەیوەندیان بەو یەكەیەوە كردووە‪.‬‬

‫‪15‬‬

‫تەزبیحە شازەكەم حەمەساڵح دیالن فڕاندی‪،‬‬ ‫فایەق هۆشیار (سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئەو‬ ‫سەردەمە)ش لە حەمەساڵح دیالن دەفڕێنێ‪،‬‬ ‫كەریمی قەرەنیش (پارێزگاری سلێمانی ئەو‬ ‫سەردەمە) لە فایەق هۆشیار دەفڕێنێ و‬ ‫بەوشێوەیە تەزبیحەكەم لێسەندرا‬

‫سلێمانی و خاوەن پیشەكانی‬ ‫وەك���و ه���ەم���ووان دەزان��ی��ن‬ ‫ش��اری سلێمانی كە ل��ەم بەشەی‬ ‫ی��ادەوەری��ی��ەك��ان��دا ل��ەب��ارەی��ەوە‬ ‫دەدوێ���ی���ن‪ ،‬ل����ەڕووی سیاسی و‬ ‫دروستبوونی رێكخراوە سیاسییەكان‬ ‫و بزوتنەوە ئەدەبییەكانەوە‪ ،‬شارێكی‬ ‫پێشەنگ و بەرهەمهێن بووە‪ .‬هەر‬ ‫بۆیە لەڕابردوودا چاوی داگیركەرو‬ ‫دوژمنانی لەسەر ب��ووەو ئەوەیان‬ ‫بۆ س��اغ بۆتەوە دەستەمۆكردنی‬ ‫سلێمانی وەكو ئەوە وایە باشووری‬ ‫ك��وردس��ت��ان بەگشتی دەستەمۆ‬ ‫كرابێت‪ .‬بەدرێژایی ئەو قۆناغانەی‬

‫كە ئەم شارە بەڕێیكردووە‪ ،‬پڕیبووە‬ ‫لە چەوساندنەوەو زوڵمی گەورە‬ ‫گ���ەورە ك��ە ب��ەرام��ب��ەری ك���راوە‪.‬‬ ‫مێژوونووسێكیش دەڵێت‪ :‬ئەوەی‬ ‫بەسەر شاری سلێمانیدا هێنراوە هەر‬ ‫لەسەردەمی بابانەكانەوە كە شاری‬ ‫سلێمانییان بنیاتناوە‪ ،‬بەسەر هەر‬ ‫شارێكی تردا بهێندرایە ئێستا لەسەر‬ ‫نەخشە ن��او ناوبانگ و مێژووی‬ ‫نەمابوو‪.‬‬ ‫لەم بەشەی یادەوەرییەكاندا باس‬ ‫لە پیشەیەك دەكەین كە لەشاری‬ ‫سلێمانیدا زۆر كۆنە‪ ،‬خۆشبەختانە‬ ‫هەندێك ل��ەو كەسانەی كە ئەو‬ ‫پیشەیەیان لەكاتی خۆیدا بردووە‬ ‫بەڕێوە هێشتا لە ژیاندا م��اون و‬ ‫لەبەردەم ئاوابوونی تەمەنیاندان‪.‬‬ ‫پێویستە ئ��ەوەش بڵێم‪ ،‬ئەو‬ ‫كەسانەی كە خاوەن پیشە بوون جا‬ ‫هەر پیشەیەك بووبێت مەسەلەكە‬ ‫هەر ئەوە نییە كە كاریان كردووەو‬ ‫پیشەكەیان بە پاكی و بە جوانی‬ ‫ب���ردووە ب��ەڕێ��وەو خەڵكی ش��ارو‬ ‫مشتەرییەكانیان لێیان رازی بووە‪،‬‬ ‫ئ���ەو خ����اوەن پیشانە چەندین‬ ‫ك��ارەس��ات و رووداو ی���ادەوەری‬ ‫خۆش و ناخۆشیان لەالیەو كەم و‬ ‫زۆر یادەوەریی خۆیان لەگەڵ ئەو‬ ‫كەسانەدا دەگێڕنەوە كە سیاسی و‬ ‫نووسەرو شاعیرو بازرگان و كەسی‬ ‫ناوداری سەردەمی خۆیان بوون‪.‬‬ ‫وەستا قادر‪ ،‬سەرتاشە كۆنەكە‬ ‫قادر محەمەد‪ ،‬ناسراو بەقادری‬ ‫خەلیفە‪ ،‬یەكێكە لەسەرتاشە كۆنەكانی‬ ‫شاری سلێمانی و لە ساڵی (‪)1947‬وە‬ ‫لەالی خاڵی بووەتە شاگرد سەرتاش‪.‬‬ ‫مام قادری خەلیفە‪ ،‬لە كۆكردنەوەی‬ ‫ب��ی��رەوەری��ی��ەك��ان��ی و بیرتیژیدا‬

‫لەناو ئاڵتونچییەكان لەشەقامی كاوە‬ ‫بەتەنیشت ئوتێل سلێمانی دانا‪،‬‬ ‫تاكاتی وازهێنانم لەسەرتاشی لەساڵی‬ ‫(‪ )1964‬بەردەوام بووم‪.‬‬

‫زۆرباشەو خاوەنی بیرەوەرییەكی‬ ‫زۆرە لەگەڵ كەسایەتییە رۆشنبیرو‬ ‫سیاسییەكانی ش��اردا لەكاتێكدا كە‬ ‫سەریان لەالی ئەم تاشیوە یان بە‬ ‫بەردەوامی سەردانی دوكانەكەی مام‬ ‫قادریان كردووە‪.‬‬ ‫ماوەیەكیش بووەتە خەلفە الی‬ ‫حاجی قادر لە شەقامی مەولەوی‬ ‫بۆ ماوەی (‪ )3‬ساڵ‪ ،‬دواتر چووەتە‬ ‫الی ح��اج��ی م��ەال تۆفیق لەبەر‬ ‫ح���ەوزە وش��ك��ەك��ە‪ ،‬وەك���و خۆی‬ ‫گێڕایەوە حاجی مەال تۆفیق‪ ،‬چەند‬ ‫موشتەرییەكی هەبووە كە ناوبانگیان‬ ‫لەشاردا زۆرب��ووە لەوانە سەعید‬ ‫عەلی قوباد‪ ،‬مەال رەحیمی پەرخی‪،‬‬ ‫حاجی مەال فەرەجی بەقاڵ‪ .‬مام‬ ‫ق��ادر لەسەر ئ��ەو كەسە ن��اودارو‬ ‫دەستڕۆیشتووانەی ئەوكات دەڵێت‪:‬‬ ‫ئەمانە پیاوماقوڵی شارەكەو خاوەن‬ ‫موڵك بوون كەالی ئێمە سەریان‬ ‫دەتاشی‪ ،‬دوای ئەوە لەنێوان سااڵنی‬ ‫(‪ )1957-1955‬چوومە سەربازی‪ ،‬دوای‬ ‫گ��ەڕان��ەوەم بەماوەیەك دوكانێكم‬

‫مام قادرو سیاسەت‬ ‫وەك خ��ۆی دەڵ��ێ��ت‪ :‬بەهۆی‬ ‫تێكەڵی و هاوڕێیەتیم لەگەڵ‬ ‫پێشمەرگەو گەنجەكانی ش��اری‬ ‫سلێمانی‪ ،‬سیاسەتم كردووە‪ ،‬هەموو‬ ‫ئەوكەسانەی دەهاتنە دوكانەكەم‬ ‫نەمدەزانی چاك و خ��راپ كێیە‪،‬‬ ‫لە هەندێك شوێنەوە بەتایبەتی لە‬ ‫گوندەكانەوە نوسراوی پێشمەرگەم‬ ‫بۆ دەهات وەكو كاغەزی جوكلێت‬ ‫پێچرابۆوە‪ ،‬منیش دەمبرد بۆ ئەو‬ ‫م��ااڵن��ەی ك��ە ب��ۆی��ان دەستنیشان‬ ‫كردبووم‪.‬‬ ‫ئاسوودە بووەو شانازی بەوەوە‬ ‫دەكات لەڕێی ئەو نامانەوە ئاشنا‬ ‫دەبێت بە هەریەك لە جەمال‪-‬ە‪،‬‬ ‫رەش و عەولی شێخ ساڵحی خەلیفە‪،‬‬ ‫وەكو خۆی باسی كرد ئەو نامانە‬ ‫م���ۆری ك��ۆم��ەڵ��ەی رەن��ج��دەران��ی‬ ‫كوردستانی پێوەبووە‪ .‬وەكو خۆی‬ ‫باسی كرد دوكانی سەرتاشەكەی‬ ‫بوو بووە شوێنێك بۆ ئەوەی نامەی‬ ‫پێشمەرگەی شاخ و شاری تێدا ئاڵوگۆڕ‬ ‫بكرێ‪ .‬لەیەكێك لەو جارانەی كە‬ ‫خەلیفە دەیەوێت نامەكان بگەیەنێتە‬ ‫شوێنی مەبەست‪ ،‬بەڕێكەوت بە‬ ‫چوار نامەو یەكێك لە ژمارەكانی‬ ‫رۆژنامەی خ��ەب��ات‪-‬ەوە دەستگیر‬ ‫دەكرێت‪ ،‬لەو كاتەدا زۆری لێدەدەن‬ ‫و لەدوای لێدانەكە بەهەر شێوەیەك‬ ‫بووە چانسی ئەوەی دەبێت نەیبەن‬ ‫بۆ ئەمن و لەو دەوروب��ەرە فڕێی‬ ‫دەدەن و ئەمیش لەماڵی ساڵح‬ ‫ناوێك و لەو دەوروب��ەرە شەوێك‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫كۆمپانیای ئاسیا سێڵ‪ ،‬سپۆنسەری بەرنامەی «لەگەڵ رەنج» نوێ دەكاتەوە‬

‫‪16‬‬

‫دەمێنێتەوە‪ ،‬لەبەرئەوەی ئازارێكی‬ ‫زۆری پێ گەیشتووە تا ماوەی (‪)11‬‬ ‫رۆژیش نەیتوانیوە بچێتەوە دوكانی‬ ‫دەالكییەكەی‪.‬‬ ‫چۆن قانع‪-‬ی شاعیری بینیوە؟‬ ‫مام قادر‪ ،‬پڕە لەو یادەوەرییانەی‬ ‫كە لەگەڵ كەسایەتییە جیاوازەكاندا‬ ‫هەیبووە‪ ،‬زۆرێ��ك��ی لەبیرماوەو‬ ‫زۆرێكیتریانی لەبیرچۆتەوە‪ ،‬داخی‬ ‫لەوە خوارد دەبوایە لەكاتی خۆیداو‬ ‫ل��ە دەف��ت��ەری یادەوەرییەكانیدا‬ ‫هەموویانی بنووسیایەتەوە بۆ ئەوەی‬ ‫نەفەوتنایە‪ ،‬تكای لە هەمووان كرد‬ ‫نەیەڵین یادەوەرییەكانمان بفەوتێ‪،‬‬ ‫چونكە ئەوە مێژووی میللەت و‬ ‫شارەكەمانە‪ .‬مام قادری خەلیفە‪،‬‬ ‫باسی ل��ەوە ك��رد چ��ۆن قانع‪-‬ی‬ ‫شاعیری بینیوەو چی پێوتووە‪،‬‬ ‫رێزێكی زۆری لێناوەو لەكاتێكدا‬ ‫كە چووەتە دوكانەكەی و سەری‬ ‫بۆ تاشیوە‪ .‬مام قادر لەسەر ئەو‬ ‫بینین و سەرتاشینەی قانع‪-‬ی‬ ‫شاعیر دەڵێت‪ :‬كە كاتێك سەریم‬ ‫بۆ دەت��اش��ی‪ ،‬پێیووتم‪ :‬كتێبێك‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬

‫هەندێك كەناڵ ئەوەیان راگەیاندبوو كە كۆمپانیای ئاسیا سێڵ‪ ،‬سپۆنسەری بۆ بەرنامەی «لەگەڵ رەنج» نوێ ناكاتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم كۆمپانیای ناوبراو لە تازەترین راگەیاندنیدا ئاشكرای كردووە كە سپۆنسەری بەرنامەكەی رەنج تازەدەكاتەوە!‬ ‫ئەوەشیان راگەیاندووە كە بەرنامەی ناوبراو بینەرێكی زۆری هەیەو كۆمپانیاش هەر سپۆنسەرییەك بكات مەبەستەكەی‬ ‫ئەوەیە كە تا چەند رێژەی بینەری ئەو بەرنامانە هەن كە ئاسیاسێڵ سپۆنسەریان دەكات‪.‬‬

‫دەردەكەم بەناوی (بەربەیان) ئەو‬ ‫شیعرانەی باڵوم نەكردوونەتەوە‬ ‫لەو كتێبەدایە جا ئەگەر ئەو كتێبەت‬ ‫بەرچاو ك��ەوت بیكڕە‪ .‬مام قادر‬ ‫پێیخۆشبوو ئەوەش بڵێت‪ :‬نووسەرو‬ ‫شاعیرێكی زۆر لەالی من سەریان‬ ‫دەتاشی وەكو عەبدولواحید سابیرو‬ ‫حەمەساڵح دیالن و قانعی شاعیر‪..‬‬ ‫بەسەرهاتێكی محەمەد ساڵح‬ ‫دیالن‬ ‫هاوڕێ نزیكەكانی مام قادر‪،‬‬ ‫مامۆستا عەبدولواحید سابیرو‬ ‫ح��ەم��ەس��اڵ��ح دی�ل�ان ب���ووە‪ ،‬مام‬ ‫قادر بەسەرهاتێكی خۆشی خۆی‬ ‫گێڕایەوە كە لەگەڵ هەریەك لە‬ ‫مامۆستا عەبدولواحیدو محەمەد‬ ‫ساڵح دی�ل�ان‪-‬دا‪ ،‬ب��ووە‪ .‬خەلیفە‬ ‫بەمشێوەیە یادەوەرییەكەی خۆی‬ ‫بۆ گێڕاینەوە‪ :‬رۆژێ��ك مامۆستا‬ ‫عەبدولواحید هاتە دوكانەكەم‬ ‫و تەسبیحێكی پێ بوو كە پێشتر‬ ‫بەدەست كەسەوە نەم دیبوو‪ ،‬لێم‬ ‫وەرگرت و پێمووت‪ :‬لێرە دانیشە‬ ‫ئێستا دێمەوە‪ .‬منیش یەكەو راست‬

‫بردمە الی حاجی قادری مۆریاسی‬ ‫تەزبیح ف��رۆش و پێم وت‪ :‬ئەم‬ ‫تەسبیحە دەبینی‪ .‬وت��ی‪ :‬بەڵێ‪.‬‬ ‫پێمووت‪ :‬ئەگەر لەم تەزبیحەت‬ ‫دەستكەوت بەهەر نرخێك بێ‬ ‫بۆم بكڕە‪ .‬پاش ماوەیەك ناردی‬ ‫بەشوێنماو پێیووتم‪ :‬ب��ۆم پەیدا‬ ‫ك��ردوی��ت و ب��ە (‪ )10‬دی��ن��ار بۆم‬ ‫كڕیویت‪ .‬منیش لێم كڕی‪.‬‬ ‫مام قادر وەكو خۆی باسیكرد‪،‬‬ ‫ئ��ەوەن��دە تەزبیحەكەی ب��ەالوە‬ ‫جوان و خۆشەویست بووە‪ ،‬تەنها‬ ‫بەشەو گرتوویەتی بەدەستیەوە‪،‬‬ ‫ب���ەاڵم رۆژێ���ك ب��ەخ��ت ی���اوەری‬ ‫ن��اب��ێ و الئ��ی��رادی تەزبیحەكە‬ ‫لەبەردەم دوكانی سەرتاشییەكەیدا‬ ‫دەردەه���ێ���ن���ێ���ت‪ .‬م���ام ق���ادر‪،‬‬ ‫بەمشێوەیە بەسەرهاتی تەزبیح‬ ‫فڕاندنەكەی بۆ گێڕاینەوە‪ :‬كاتێكم‬ ‫بەخۆمم زان��ی یەكێك بە پەلەو‬ ‫بەخێرایی تەزبیحەكەی لێ رفاندم‪،‬‬ ‫ئەو كەسەش حەمەساڵح دیالن‪-‬ی‬ ‫شاعیر بوو‪ ،‬رۆیشتە چایخانەیەك‬ ‫ل��ەس��ەرو خ��ۆم��ەوە‪ ،‬چ��ووم لێی‬ ‫وەربگرمەوە‪ .‬پێیوتم‪ :‬توو قەبری‬

‫باوكم لێم مەسێنە بەیانی بۆت‬ ‫دێنمەوە‪ .‬منیش دڵم نەشكاند‪،‬‬ ‫بەیانی هات بۆ الم و بەكزییەكەوە‬ ‫پێیوتم‪ :‬ئەزانی قادر تەسبیحەكە‬ ‫رۆی‪ .‬وت��م‪ :‬چ��ۆن‪ .‬وت��ی‪ :‬وەڵاڵ‬ ‫فایەق هۆشیار (سەرۆكی شارەوانی‬ ‫سلێمانی ئەو سەردەمە) ئەویش‬ ‫لەمنی فڕاند‪ ،‬پاش ماوەیەك مام‬ ‫ق��ادر ئ��ەوەی بۆ ئاشكرا دەبێت‬ ‫كەریمی قەرەنی‪-‬یش (پارێزگاری‬ ‫سلێمانی ئەو سەردەمە) لە فایەقی‬ ‫فڕاندووە‪ ،‬محەمەد ساڵح دیالن‪-‬‬ ‫یش دەچێتەالیان و پێیان دەڵێت‪:‬‬ ‫ئ��ەو تەزبیحە ب��دەن��ەوە بە من‪،‬‬ ‫چونكە منیش لە ق��ادری دەالكم‬ ‫ف��ڕان��دووە‪ .‬كەریم ق��ەرەن��ی‪-‬ش‬ ‫پێیوتبوو‪ :‬وەڵ�ڵاه��ی هی باوكی‬ ‫قادریش بێت نایدەمەوە‪ .‬خەلیفە‬ ‫لە ئێستاشدا خەم بۆ ئەو تەزبیحە‬ ‫دەخ���وات و دەڵ��ێ��ت‪ :‬تەزبیحە‬ ‫شازەكەم حەمەساڵح دیالن فڕاندی‪،‬‬ ‫فایەق هۆشیاریش لە حەمەساڵح‬ ‫دیالن دەفڕێنێ‪ ،‬كەریمی قەرەنیش‬ ‫ل��ە ف��ای��ەق هۆشیار دەفڕێنێ و‬ ‫بەوشێوەیە تەزبیحەكەم لێسەندرا‪.‬‬


‫ستافی گۆڤاری «كەپر» سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی جەالل سەعید‪ ،‬كرد‬ ‫هونەرمەندی ناسراوی كورد جەالل سەعید‪ ،‬لە هەفتەی رابردوودا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لە نەخۆشخانەیەكی شاری‬ ‫هەولێر كۆچی دوایی كرد‪ ،‬هونەرمەندی ناوبراو كە بەهۆی نەخۆشییەوە ماوەی چەند مانگێك لە نەخۆشخانە مایەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم دواجار ماڵئاوایی كرد‪ .‬جەالل سەعید لە ساڵی (‪ )1953‬لە شاری هەولێر لەدایكبووەو لە حەفتاكانەوە دەستی بەكاری‬ ‫هونەری كردووە‪ ،‬بۆ بۆنەیەشەوە ستافی گۆڤاری «كەپر» سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەكەی كرد‪.‬‬

‫‪17‬‬

‫ئا‪ :‬سۆما‬ ‫سەبارەت بەوێنەی كچی كافرۆش‪ ،‬د‪ .‬فەرهاد پیرباڵ‪ ،‬لەوتارێكیدا دەنووسێ‪ :‬ئەمڕۆ زۆر ئەستەمە بزانین یەكەم نیگاركێشی ئەم تابلۆیەی كچى‬ ‫ش كێ بووە‌و سەر بە چ نەتەوەیەك بووە‪ ،‬بەاڵم هەموومان دە‌زانین كە گەلێك لە جامچی و دارتاشەكان وێنەی ئەو كچە كافرۆشەیان لە پاڵ‬ ‫كافرۆ ‌‬ ‫ئەسپی بوڕاقەكان لەسەر ئاوێنەو سندوق و كەنتۆری ماڵە كوردەكاندا رەسم كردووە‪.‬‬ ‫ئەم چیرۆكە دەیان تابلۆی الی دەیان نیگاركێش دەیان شێوەو شێوازی جۆراوجۆری هونەری خوڵقاندووە‪ ،‬لە هەمووشیاندا یەك ئادگارو یەك‬ ‫روخساری هاوشێوە دووپات دەبنەوە‪ .‬كچی كافرۆش تابلۆیەكی ناسراوە لەزۆر شوێندا هەڵواسراوە‪ ،‬زۆر قسەو مشتومڕ لەسەر ئەو تابلۆیەو كچەكە‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم ئەوەی كە هەموو ئەو مشتومڕانە رەتدەكاتەوە ئەم زانیارییەی الی خوارەوەیە‪:‬‬ ‫كچی كافرۆش لەراستیدا ناوی (خەدیجە جومعە مەولود شكاك)ە‪ ،‬لە ساڵی (‪ )1922‬لە ناوچەی شكاكی رۆژهەاڵتی كوردستان لەدایكبووە لە‬ ‫دایكێكی رووس و باوكێكی كورد‪ ،‬ئەو سەردەمە بەهۆی تێكچوونی شۆڕشی سمایل خانی شكاك و شەهیدبوونی سمكۆ‪ ،‬لەگەڵ خێزانەكەی روودەكەنە‬ ‫شاری هەولێر‪ .‬دەوترێ كە ساڵی (‪ )1934‬ئەوكاتەی كە خەدیجە تەمەنی تەنیا دوانزە ساڵ بووە‪ ،‬لەڕێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆیان‪ ،‬لە نزیك تەكیەی‬ ‫شێخ عەبدولكەریمی شاری هەولێر‪ ،‬لەالیەن ئەفسەرێكی پلە بااڵی سوپای ئینگلیزەوە چەند جارێك خوازبێنی دەكرێ‪ ،‬بەاڵم باوكی خەدیجە كە هیچ‬ ‫كارێكی نەزانیوە لە نزیك سینەما حەمرا كە دەكەوێتە گەڕەكی شێخەڵاڵی هەولێر دوكانێكی (كا) فرۆشتنی داناوە‪ ،‬بەو داواكاریی و خوازبێنییە رازی‬ ‫نابێت و رەتیدەكاتەوە‪ ،‬دوای ئەوە ئەفسەرەكە چەند جارێك داواكەی پێشكەش دەكات و رەتدەكرێتەوە لەالیەن باوكی خەدیجەوە‪ ،‬رۆژێك لەڕێگای‬ ‫گەڕانەوەی و جێهێشتنی دوكانی جومعە كافرۆشی باوكی بە چەند خولەكێك‪ ،‬لەالیەن ئەفسەرە ئینگلیزەكەوە دەڕفێندرێت‪.‬‬ ‫لەگەڵ دیارنەمانی كچەكەی‪ ،‬جومعەی كافرۆش بەڕێنمایی توركمانەكانی قەاڵی هەولێر سكااڵ لەسەر ئەو ئەفسەرە ئینگلیزە تۆمار دەكات لە‬ ‫بنكەی پۆلیسی گەڕەكی جولەكان كە بەشێك بووە لە تەعجیل‪ ،‬سێ مانگێك دوای ئەوە‪ ،‬لەالیەن هەمان بنكەوە باوكی خەدیجە ئاگادار دەكرێتەوە‬ ‫كە كچەكەی لە عێراق نەماوەو ئێستاكە لە بەریتانیایە‪ .‬لە ساڵی (‪)1936‬دا‪ ،‬وێنەی كچی كافرۆش كە بەوێنەیەكی مێژوویی دادەنرێت‪ ،‬بە هەموو‬ ‫كوردستاندا باڵودەبێتەوە‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫چنار‪ ،‬رەخنە لە هونەرمەند ئەمەل سەعید كوردە دەگرێت‬

‫‪18‬‬

‫خانمە هونەرمەندی ك��ورد چنار‪ ،‬رەخنە لە هونەرمەند ئەمەل سەعید ك��وردە دەگ��رێ��ت ب��ەوەی كە ئەمەل ئ��اوازو‬ ‫تێكستی گۆرانییەكی ئەوی بەبێ پرس بەكارهێناوەو تەنها ریتمی گۆرانییەكەی خاو كردۆتەوە! ئەو رەخنەیەی چنار‬ ‫لەڕوونكردنەوەیەكیدا هاتووە كە چنار بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی ناردووەو ئەوەی خستۆتەڕوو كە خاوەندارێتی گۆرانی‬ ‫هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ خاوەندارێتی زەویدا نییەو بەوتەی ئەو خاتوونە دەبوایە پرس و رایەكی پێ بكردایە‪.‬‬

‫خانمە بەشداربووەكەی‬ ‫خۆشترین دەنگ بۆ «كەپر» دەدوێ‪:‬‬ ‫من یەكەم كچی كوردم كە‬ ‫بەبێ سپۆنسەر بەرهەمم‬ ‫باڵودەبێتەوە‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫یانەی وەرزشی سلێمانی‪ ،‬بیر لەهێنانی راهێنەرێكی نوێ دەكاتەوە‬ ‫یانەی وەرزشی سلێمانی‪ ،‬بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی تیپی تۆپێ یانەكەیانەوە‪ ،‬بیر لەهێنانی راهێنەرێكی نوێ دەكەنەوە‪،‬‬ ‫لەچەند رۆژی رابردووشدا ئەوە باڵوكرایەوە كە یانەی ناوبراو خەسرەو گورونی راهێنەری پێشووتر دەهێنێتەوە‪ ،‬بەاڵم هەر‬ ‫زوو ئەم هەواڵە لەالیەن ئیدارەی یانەی سلێمانییەوە رەتكرایەوەو ئاماژەیان بەوەكرد كە ئەمجارە دەیانەوێت راهێنەرێك‬ ‫بهێنن كە ئاستێكی زۆر بەرزی هەبێت‪.‬‬

‫ئەو گرێبەستەی بۆ‬ ‫سپۆنسەركردنی بەرهەمەكەم‬ ‫خستیانە بەردەمم‪ ،‬هیچ‬ ‫كچێكی بەشەرەف قبوڵی‬ ‫نەدەكرد‬

‫كۆمسای‪ ،‬ئەو كچە رۆح سووك و‬ ‫دەنگخۆشەی كە لەشاری سنەی كوردستانی‬ ‫ئێرانەوە بۆ بەشداریكردن لە بەرنامەی‬ ‫خۆشترین دەنگی كەناڵی ( ‪ ) nrt2‬هاتبووە‬ ‫سلێمانی‪ ،‬ئەگەرچی ئەو بە گەشبینییەكی‬ ‫زۆرو متمانە بەخۆبوونێكی زۆرەوە بەشداری‬ ‫ئەو بەرنامەیەی كردو توانی تا كۆتاییەكانی‬ ‫ئەو بەرنامەیە بمێنێتەوە‪ ،‬هەر ئەو و چەند‬ ‫گەنجێكی تربوون كە توانییان تا دوائەڵقەكانی‬ ‫بەرنامەی خۆشترین دەنگ بمێننەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫سەرەڕای مانەوەی تا دوا ئەڵقەكانی خۆشترین‬ ‫دەنگ‪ ،‬كۆمسای‪ ،‬لەناكاو لەچاو ونبوو‪ ،‬لەم‬ ‫چاوپێكەوتنەیدا كە لەگەڵ «كەپر»دا‪ ،‬بە‬ ‫ئەنجامیگەیاندووە‪ ،‬تیشك دەخاتە سەر كارو‬ ‫بەهەمەكانی و ژیانی تایبەتی خۆی‪.‬‬ ‫سازدانی‪ :‬رێناس عەلی‬

‫‪19‬‬

‫*سەرەتا با كۆمسای زیاتر بناسین؟‬ ‫ من كۆمسای‪ ،‬لەشاری سنە لە ساڵی‬‫(‪ )1987‬لە شاری سنە لە گەڕەكی پیر موهەمەدی‬ ‫لە دایكبووم‪ ،‬لەمنداڵیەوە حەزم لەهونەر بووە‬ ‫دەستم بەهونەر كردووە كاتێك كە (‪ )6‬سااڵن‬ ‫بووم‪ ،‬فێرخوازی نەقاشی بووم الی مامۆستای‬ ‫خۆشەویست خوالێخۆشبوو ف��ەرش��ا‪ ،‬فەرشا‬ ‫پێشكەشكاربوو لە كەناڵی سنە‪ ،‬زۆر خۆشەویست‬ ‫بوو الی خەڵكی‪ ،‬هەر ئەوكاتانە بوو حەزم‬ ‫لەهونەر كرد بەتایبەت مۆزیك‪.‬‬ ‫* یەكەمین بەرهەمی كۆمسای چی بوو‪ ،‬لە‬ ‫تەمەنی چەند ساڵیدا بوو؟‬ ‫ یەكەمین بەرهەمم بۆ مندااڵن بوو‪ ،‬بەاڵم‬‫بیرم نییە كەی بوو‪ ،‬ئەگەر هەڵەنەبم تەمەنم‬ ‫(‪ )15‬سااڵن بوو بە فارسی بوو‪ ،‬دوای ئەویش‬ ‫سێ بەرهەمی ترم هەم بەكوردی و بە فارسی‬ ‫تۆماركرد ئەوانیش هەر بۆ مندااڵن بوون‪.‬‬ ‫* لە كەمانچە ژەنینەوە بۆ شیعرو دواتر بۆ‬ ‫گۆرانی‪ ،‬دەكرێ بزانین ئەم گۆڕانە چۆن بوو؟‬ ‫ ژەنیاری پێویستە بۆ هەر گۆرانیبێژێك‬‫كە زۆرتر لە مۆزیك تێبگات‪ ،‬بەاڵم من دوای‬ ‫كەمانچە زۆرترو زۆرتر حەزم بە گۆرانی وتن‬ ‫كرد‪ ،‬سەبارەت بە شیعریش من شیعر ناڵێم زیاتر‬ ‫هەستی خۆم دەكەم بەگۆرانی‪.‬‬ ‫* ب��ەرن��ام��ەی خۆشترین دەن��گ چ��ی بۆ‬ ‫ئەزموونی هونەری تۆ زیادكرد؟‬ ‫ بەرنامەی خۆشترین دەنگ‪ ،‬ئەوەی بۆ‬‫زی��ادك��ردم كە هاوڕێی گەنجی هونەرمەندی‬ ‫كوردم هەبێت‪.‬‬ ‫* هۆكاری كشانەوەت لەو بەرنامەیە چی‬ ‫بوو؟ لەكاتێكدا تۆ نزیك بووبوویتەوە لەقۆناغی‬ ‫كۆتایی؟‬ ‫ لەڕاستیدا ئێستا نامەوێت وەاڵم��ی ئەو‬‫پرسیارە بدەمەوەو جارێ وەاڵمەكەی با بمێنێت‬ ‫تا كاتی خۆی دێت‪.‬‬ ‫* ئەگەر باسێكی گروپی (كۆمسای ئارت)مان‬ ‫بۆ بكەیت‪ ،‬ئەم گروپەت چۆن دامەزراندووەو‬ ‫كارەكانتان چین؟‬ ‫ ئیشی مۆزیك‪ ،‬كلیپ‪ ،‬تێكست‪ ،‬میلۆدی‬‫هەمووی گروپی كۆمسای ئارت ئەنجامیان دەدات‪،‬‬ ‫ئەم گروپە چەندین كەسی زۆرباشی كۆكردۆتەوە‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫ڤالدیمێر پۆتین‪ ،‬بە نیازە لە ژنەكەی جیابێتەوە‬

‫‪20‬‬

‫سەرچاوەیەكی ه��ەواڵ ئ��ەوەی ب�ڵاوك��ردەوە كە ڤالدیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا‪ ،‬لە م��اوەی راب���ردوودا بەهۆی چەند‬ ‫كێشەیەكەوە دەیەوێت لە هاوسەرەكەی جیاببێتەوە‪ ،‬بەاڵم هەندێك سەرچاوەی تر هەرزوو ئەوەیان دركاند كە پۆتن‬ ‫لەگەڵ هاوسەرەكەی كێشەی نییە‪ ،‬بەاڵم پۆتن لەگەڵ كچێكی شۆخ و شەنگدا پەیوەندی هەیەو دەیەوێت بیانوویەك بۆ‬ ‫جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی بدۆزێتەوە‪.‬‬

‫كە خەریكی ئیشی هونەرمەندانین‪.‬‬ ‫* لەئێستادا ب��اس ل��ەوە دەك��ەن كە‬ ‫سیدییەكەتان بەم نزیكانە دەكەوێتە بازاڕەوە‪،‬‬ ‫ئەگەر باسی ناوەڕۆكی سیدییەكەتمان بۆ‬ ‫بكەی؟‬ ‫ یەكەم ئەلبومی من بەناوی ماڵی‬‫دونیایەو (‪ )7‬تراكە كە لەم ماوەیەدا كۆتایی‬ ‫دێت و باڵودەبێتەوە‪ ،‬ئیشەڵاڵ خەڵكیش‬ ‫پشتگیریم دەك��ەن‪ ،‬چونكە یەكەمین كچم‬ ‫بەرهەمەكانم بێ سپۆنسەر باڵودەبێتەوە‪،‬‬ ‫بۆیە پێمخۆشە خەڵكی سیدی ئۆرجیناڵی‬ ‫بەرهەمەكەم پشتیوانم بن‪ .‬تا ئەو رۆژەش‬ ‫كە سپۆنسەر روخساری كچانی هونەرمەندی‬ ‫بوێت من ئەلبومەكانم هەربێ سپۆنسەر‬ ‫باڵودەكەمەوە مەگەر كەسێكی بەشەرەف‬ ‫و بەڕاستی هونەر پ��ەروەر بێت كە ببێتە‬ ‫سپۆنسەری ئەلبومەكەی من كە كچێكی‬ ‫ك��وردم‪ .‬جگە لەئەلبومەكەشم گۆرانییەكی‬ ‫تازەم هەیە بەناوی (خودات لەگەڵ) هەر‬ ‫لەسەر پەیجەكەم باڵوم كردۆتەوە‪.‬‬ ‫* دەكرێ مەرجی سپۆنسەرەكانتانمان‬ ‫پێبڵێن كە ئێوە قبوڵتان نەكردوون؟‬ ‫ مەرجیان ئ��ەوە ب��ووە كە كچێكی‬‫بەشەرەف ئەو عەقدە قبوڵ نەكات‪.‬‬ ‫* ل��ەب��ەرن��ام��ەت��دا نییە كۆنسێرت‬ ‫لەشارەكانی كوردستان بكەی؟‬ ‫ نا جارێك بەرنامەی كۆنسێرتم نییە‪.‬‬‫* لەگەڵ ك��اری م��اڵ بەینت چۆنە‪،‬‬ ‫بەتایبەت خواردن دروستكردن؟‬ ‫ ئەو پرسیارە دەبێت لە هاوسەرەكەم‬‫بپرسن‪ ،‬چونكە هەرچی بڵێم تاریفی خۆم‬ ‫دەكەم‪.‬‬ ‫* منداڵت هەیە؟ زیاتر حەزت لێیە‬ ‫كچت هەبێ یان كوڕ؟‬ ‫ تا ئێستا منداڵم نییەو هەرچی خودا‬‫پێم ببەخشێ سوپاسی دەكەم‪.‬‬ ‫* جگە لەهونەر حەزت لە چ كارێكە؟‬ ‫ تەنها هونەر‪.‬‬‫* ئێمە پرسیاری زیاتر ناكەین ئەگەر‬ ‫ئێوە شتێكتان مابێت سوپاستان دەكەین؟‬ ‫ من لەڕێگەی ئێوەوە بە هەوادارانم‬‫دەڵێم من لە فەیسبووك تەنها یەك الپەڕەم‬ ‫هەیە‪ ،‬تكام وایە خەڵك هەر سەردانی ئەو‬ ‫الپەرەیە بكات ئەوانی تریش بەهاوڕێ قبوڵ‬ ‫نەكەن‪ ،‬چونكە لەوەیە شتی ناحەز دابنێن‪،‬‬ ‫ئەمەش ئەدرەسی الپەڕەكەی خۆمە‪.‬‬ ‫‪https://www.facebook.com/Komsay‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫بنەماڵەی شاعیری كۆچكردوو شێركۆ بێكەس‪ ،‬روونكردنەوەیەك باڵودەكەنەوە‬ ‫بنەماڵەی شاعیری كۆچكردوو شێركۆ بێكەس‪ ،‬لەچەند رۆژی رابردوودا روونكردنەوەیەكیان باڵوكردەوە‪ ،‬لەڕوونكردنەوەكەدا‬ ‫داوای ئەوەیان لە هەموو دەزگاكانی چاپ و پەخش كردووە كە بەبێ رەزامەندی و گەڕانەوە بۆ خێزانی شێركۆ بێكەس‪،‬‬ ‫هیچ كەس و شوێنێك بۆی نییە بەرهەمەكانی شێركۆ باڵوبكاتەوە‪ ،‬بەپێچەوانەوە ناچار دەبن كە بەپێی یاسا مامەڵەیان‬ ‫لەگەڵدا بكەن‪.‬‬

‫‪21‬‬

‫هونەرمەندی شێوەكار‪ ،‬هۆما ساڵحی‪ ،‬تایبەت بە «كەپر»‪:‬‬

‫ئاواتی لە مێژینەم بوو كە لە شاری‬ ‫سلێمانیدا پێشانگا بكەمەوە‬

‫ساالر خواڕەحم‬ ‫هونەرمەندی شێوەكاری رۆژهەاڵتی كوردستان‪ ،‬هۆما ساڵحی‪ ،‬لە هۆڵی ناوەندی رۆشنبیری ئەندێشە لە شاری سلێمانی‪ ،‬پێشانگایەكی تایبەتی كردەوە‬ ‫كە نزیكەی (‪ )50‬تابلۆی تێدا نمایشكرابوو‪ ،‬بە هاوكاری بەڕێوەبەرێتی شێوەكاری سلێمانی‪ .‬هۆما‪ ،‬مامۆستای قۆناغی بنەڕەتییە لە یەكێك لە قوتابخانەكانی‬ ‫شاری سەقز‪-‬و لە شارەكانی كوردستانیش پێشانگای تایبەتی كردۆتەوە‪ ،‬جگە لەوەی بەشداری (‪ )7‬پێشانگای هاوبەشیشی كردووە‪.‬‬ ‫بۆچی شاری سلێمانی هەڵبژارد تا پێشانگای تێدا بكاتەوە؟ ساڵحی‪ ،‬نەیویست ئەو هەستەی خۆی بشارێتەوە كە ئاواتی لە مێژینەی بووە‪ ،‬لە شاری‬ ‫سلێمانی پێشانگا بكاتەوە لەبەرئەوەی بەوتەی خۆی‪ ،‬شاری جوانی و عیشق و ئەدەب و هونەرو پایتەختی رۆشنبیرییە‪ .‬تابلۆكانی هۆما‪ ،‬هەمەڕەنگییەكی‬ ‫پێوە دیارە‪ ،‬عیشق و گەورەیی مرۆڤ و خۆشەویستی و سروشتی لە تابلۆكانیدا كۆكردۆتەوە‪ .‬ئەوەی جێی سەرنج بوو لەنێو تابلۆكانیدا كۆمەڵێك وێنەی‬ ‫دیكەمان بینی كە خۆی وتەنی تابلۆی (‪ )30‬چركە بوون‪ ،‬واتە لەماوەی (‪ )30‬چركەدا دروست دەكرێن‪ .‬ساڵحی لەسەر ئەو تابلۆ (‪)30‬ی چركەییانە بە‬ ‫«كەپر»ی وت‪ :‬بەنیازم لەسەر شەقامەكان كۆمەڵێك وێنە دروست بكەم و پاشان بە فرۆشتنیان قازانجەكەی بدەمە نەخۆشخانەی هیوا وەكو هاوكارییەك‪،‬‬ ‫ئەگەر هەر نەكرا ئەوا رۆژێك خۆم دەچمە نەخۆشخانەكەو مندااڵن فێری ئەم كارە دەكەم‪.‬‬ ‫ئەم هونەرمەندە شێوەكارە‪ ،‬جگە لەوەی پیشەی مامۆستاییە لەهەمانكاتدا مەلەوانێكی باش و شاخەوانەو خاوەنی سەنتەرێكی خزمەتگوزارە كە كاری‬ ‫فێرگەی خواردنەكان و فێرگەی جوانكاری و كاری دەست دەكات بەناوی سەنتەری خاتوون لە شاری سەقزی رۆژهەاڵتی كوردستان‪ .‬هۆما‪ ،‬زمانی ئینگلیزی‬ ‫و فارسی‪ ،‬بەباشی دەزانێ و بەنیازە پاش تەواوبوونی لە شاری سلێمانی رووبكاتە شاری هەولێرو وەكوخۆی وتی‪ :‬هیوادارم جارێكیترو لە دەرفەتێكی تردا‬ ‫پێشانگایەكی تر لە پایتەختی رۆشنبیری باشوری كوردستاندا بكەمەوە‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫‪22‬‬ ‫نوخشە ناسیح‪ ،‬راش��ك��اوان��ە ب��ۆ «كەپر»‬ ‫دەدوێ و لەسەر ناحیەكەی و بەجێگەیاندنی‬ ‫كارە خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەو ناحیەیە‪ ،‬شەڕێكی‬ ‫زۆری ك���ردووە‪ ،‬وەك��و خ��ۆی دەڵ��ێ‪ :‬لەگەڵ زۆر‬ ‫كەسدا شەڕم كردووە‪ ،‬لەبەرئەوەی كاری ناحیەكەمی‬ ‫دواخستووە! لە جێگایەكی تری ئەم چاوپێكەوتنەدا‬ ‫رەخنە لەڕێكخراوەكانی ژنان دەگرێ و بێ ئەوەی‬ ‫بیشارێتەوە‪ ،‬دەڵێت‪ :‬ئ��ەوەی لە كوردستاندا‬ ‫روودەدات و رێكخراوەكانی ژنان كاری لەسەر‬ ‫دەكەن كارێكی هەڵەیە‪..‬‬ ‫سازدانی‪ :‬لەتیف حسێن‬

‫«لەڕواڵەتدا زۆر‬ ‫شتمان گۆڕیوە‪،‬‬ ‫هەڵپەڕكێمان‬ ‫كردووە بەڕەقس‬ ‫و جلی كوردیمان‬ ‫كردووە بە عەزی‬ ‫حەفلە»‬

‫* سەرەتا دەمەوێت لێت بپرسم‪،‬‬ ‫لەكەیەوە تێكەڵ بەكاری حكومی‬ ‫بوویت؟‬ ‫ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (‪)1999‬‬‫كاتێك وەك��و ئەفسەر لە ئاسایشی‬ ‫گشتی دەس��ت��ب��ەك��ارب��ووم و بوومە‬ ‫لێپرسراوی بەشی یاسای ئاسایشی‬ ‫گشتی‪ ،‬ب��ەوپ��ێ��ی��ەی م��ن جگە لە‬ ‫پلەی ئەفسەرییەكەم بەشی یاساشم‬ ‫خ��وێ��ن��دووە‪ ،‬ل��ەو ك��ارەم ب���ەردەوام‬ ‫ب��ووم‪ ،‬تا ساڵی (‪)2008‬و پاش ئەوە‬ ‫بوومە بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە‪،‬‬ ‫یەكێك لەو مەرجە یاساییانەی منی‬ ‫كردە بەڕێوەبەری ناحیە ئەوە بوو‬ ‫كە خەڵكی ئەو ناوچەیەم و لەهەموو‬ ‫شتێكی ئەوان تێدەگەم‪ ،‬ماوەی پێنج‬ ‫ساڵ زیاتریشە بەڕێوەبەری ناحیەی‬ ‫بیارەم‪.‬‬ ‫* پۆستێكی لەم شێوەیە لەالیەن‬ ‫ژنێكەوە ببرێت بەڕێوە‪ ،‬بێگومان‬ ‫ماندووبوونی زۆری دەوێت‪ ،‬ئەمە‬ ‫جگە ل��ە بیروبۆچوونی خەڵكی‬ ‫سەبارەت بەتواناكانی ژن��ان‪ ،‬لەو‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬

‫ماوەیەی تۆ بوویتە بەڕێوەبەری‬ ‫ناحیەی بیارە‪ ،‬بیروبۆچوونی خەڵكی‬ ‫ناوچەكە بەگشتی و تێڕوانینیان بۆ‬ ‫تواناكانی ژنان چۆنە؟‬ ‫ ئێمە بیرمان نەچێت بارودۆخی‬‫سیاسی ن��اوچ��ەی ه��ەورام��ان پێش‬ ‫ساڵی (‪ )2003‬بارودۆخێكی نا هەموار‬ ‫لەالیەن گروپی توندڕەوەوە بەسەر‬ ‫ئەم ناوچەیەدا سەپێندرابوو‪ ،‬بۆیە ئەو‬ ‫بارودۆخە زۆر جیاوازبوو‪ ،‬بەاڵم ئەگەر‬ ‫سەیری مێژووی ژی��ان و گوزەرانی‬ ‫خەڵكی هەورامان و ژیانی كۆمەاڵیەتی‬ ‫و سیاسی هەورامییەكان بكەین‪،‬‬ ‫لەسەردەمە جیاوازە كۆنەكاندا بۆمان‬ ‫دەردەكەوێت كە خەڵكی هەورامان و‬ ‫ناوچەی هەورامان رێزێكی تایبەتیان‬ ‫بۆ ژنان هەبووەو هەمیشە ژنان لەم‬ ‫ناوچەیەدا خاوەنی پێگەی خۆیان‬ ‫ب���وون‪ ،‬تەنانەت ل��ەو ئەنجومەنی‬ ‫ش��ورای��ان��ەی ك��ە ل���ەم ن��اوچ��ەی��ەدا‬ ‫دامەزراون بەدرێژایی مێژوو ئەندامی‬ ‫ژنی تێدابووەو بڕیاریان بەدەستەوە‬ ‫بووە‪ ،‬جگە لەوەش چەندین ژنی ئازاو‬

‫بوێرو لێهاتووی تێدا هەڵكەوتووە‪،‬‬ ‫پاشان بە بەراورد بەناوچەو شوێنەكانی‬ ‫تر ناوچەی هەورامان كەمتر كێشەی‬ ‫خێزانی و كێشە كۆمەاڵیەتییەكانی‬ ‫تێدایە‪.‬‬ ‫ئ��ەوان��ە وای���ك���ردووە لەئێستا‬ ‫كاركردنی من وەك بەڕێوەبەری‬ ‫ناحیەی بیارە كاركردنێكی زۆر باش‬ ‫و بێ كێشە بێت‪ ،‬ئەوەشمان بیر‬ ‫نەچێت م��ن خەڵكی ه��ەورام��ان��م‪،‬‬ ‫لە زم��ان و كولتوورو ژیانی ئەوان‬ ‫هەمووی تێدەگەم‪ ،‬رەنگە ئەگەر لە‬ ‫شوێنێكی ترو جیاواز لە شوێنەكەی‬ ‫خۆم دەستم بەمكارانە بكردایە رەنگ‬ ‫بوو كێشەم بۆ دروست ببوایە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لێرە هیچ كێشەیەكم نییەو رۆژانە‬ ‫موراجیع و هاوواڵتیانی ناحیەكەم‬ ‫ب��ۆ چ��ارەس��ەرك��ردن��ی كێشەكانیان‬ ‫رووم تێدەكەن‪ ،‬منیش بەهەورامی‬ ‫پێشوازیان لێدەكەم‪ ،‬بەهەورامیش‬ ‫ق��س��ەی��ان ل��ەگ��ەڵ دەك����ەم و ه��ەر‬ ‫بەهەورامیش كۆبوونەوەكانم دەكەم‪.‬‬ ‫* ت��ۆ وەك���و ب��ەڕێ��وەب��ەری‬

‫ناحیەی بیارە‪ ،‬چۆن بەشداری لە‬ ‫چ��ارەس��ەرك��ردن��ی كێشەكانی ئەو‬ ‫ناوچەیەدا دەكەیت؟‬ ‫ هەموو دەزان��ی��ن كارەكانی‬‫بەڕێوەبەری ناحیە‪ ،‬كاری ئیداری و‬ ‫سەرپەرشتی فەرمانگە حكومییەكانە‪،‬‬ ‫منیش وەها كار دەكەم و سەرپەرشتی‬ ‫كارە خزمەتگوزارییەكانی ناحیەكەم‬ ‫دەك��ەم‪ ،‬جگە ل��ەوە بەدواداچوونم‬ ‫ب��ۆ ك��ارەك��ان��ی ن��اح��ی��ەك��ەم زۆرە‪،‬‬ ‫تەنانەت بۆ زۆر ن��ووس��راو كە بۆ‬ ‫پارێزگای سلێمانی دەكرێت و داوای‬ ‫خزمەتگوزارییەك دەك��ەی��ن‪ ،‬خۆم‬ ‫دەچ��م ب��ەدوای��داو زۆرب��ەی جاریش‬ ‫شەڕم كردووەو دەنگم بەرزكردۆتەوە‬ ‫بەسەر زۆر كەسی تردا لەبەرئەوەی‬ ‫كاری ناحیەكەمی دواخستووە! جگە‬ ‫ل��ەوەش لە چارەسەركردنی كێشە‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكانیشدا من بەشداری‬ ‫دەكەم‪ ،‬بەتایبەتی لە پێكهێنانەوەی‬ ‫كەسی ناكۆك و خ��اوەن كێشەكان‪،‬‬ ‫من وەكو ژنێك و وەكو بەڕێوەبەری‬ ‫ناحیەش لە دانیشتن و پێكهێنانەوەی‬


‫سوهێر قەیسی‪ ،‬چەند نهێنییەكی ژیانی خۆی دەدركێنێت‬ ‫خانمە شۆخ و شەنگی عێراقی و بێژەری كەناڵی ئەلعەرەبییە‪ ،‬سوهێر قەیسی‪ ،‬دواج��ار لە دیمانەیەكی تایبەتی خۆیدا‬ ‫چەند نهێنییەكی ژیانی خۆی دەدركێنێت و باس لەوە دەكات كە چەندین بەرپرسی واڵتانی عەرەبی داوای پەیوەندی‬ ‫خۆشەویستیان لێكردووە‪ .‬سوهێر قەیسی‪ ،‬بۆ یەكەمجار تەمەنی خۆیی و بڕوانامەكەشی ئاشكراكردو رایگەیاند تەمەنی‬ ‫(‪ )28‬ساڵەو پزیشكی ددانیشە‪.‬‬

‫‪23‬‬

‫لەپشتی مێزی كارە حكومییەكەمەوە‪،‬‬ ‫هەرگیز وەكو حزبی خۆم نیشان نەداوە‬ ‫نوخشە ناسیح‪ ،‬تایبەت بە «كەپر»‪:‬‬

‫لە ناحیەی بیارە‪ ،‬ژنان لەكاتی بێكاریدا‪ ،‬شوێنێك‪،‬‬ ‫سەنتەرێك نییە رووی تێ بكەن‬ ‫وەكو ژنێك و بەڕێوەبەری ناحیە‪ ،‬لە‬ ‫دانیشتن و پێكهێنانەوەی كەسانی‬ ‫ناكۆكدا بەشداریم كردووە‬

‫بە زاری هەورامی پێشوازی‬ ‫لە موراجیع دەكەم‬ ‫كەسانی ناكۆك بەشداریم ك��ردووە‬ ‫تەنانەت لەناو مزگەوتیشدا كە بۆ‬ ‫كۆبوونەوەو چارەسەركردنی كێشەكان‬ ‫دانیشتووین بیروڕاو قسەكانم بەهەند‬ ‫وەرگیراون‪.‬‬ ‫* تۆ وەكو بەڕێوەبەری ناحیەی‬ ‫بیارە‪ ،‬لەالیەن یەكێتیی نیشتمانیی‬ ‫كوردستان‪-‬ەوە دانراویت‪ ،‬پەیوەندیت‬ ‫لەگەڵ حزبەكانی تر چۆنە؟ یان چۆن‬ ‫لە كێشەو ملمالنێ سیاسییەكاندا‬ ‫بەشداری دەكەیت؟‬ ‫ بەڵی راستە من یەكێتیم و‬‫یەكێتیش ئەو پۆستەی پێداوم‪ ،‬بەاڵم‬ ‫من بە سیڤی و بە مەرج و رێنمایی‬ ‫ئ��ەو پۆستەم وەرگ���رت���ووە‪ ،‬ب��ەاڵم‬ ‫هەرگیز لەپشتی كارە حكومییەكەمەوە‬ ‫خۆم وەكو حزبی نیشان نەداوە‪ ،‬من‬ ‫لە بیارە بەڕێوەبەری ناحیەی پارتی و‬ ‫گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵ و هەموو‬ ‫حزبەكانی تریشم‪ .‬پەیوەندیشم‬ ‫لەگەڵ الیەنە سیاسییەكان زۆر باشەو‬ ‫كێشەم لەگەاڵ كەسیان نییەو ئەوانیش‬ ‫كێشەیان نییە لەگەڵمدا‪ ،‬بەاڵم لەپاش‬

‫دەوام��ی حكومییەكەم ئەوە مافێكی‬ ‫ئاسایی خۆمەو كاری حزبی و سیاسی‬ ‫دەك��ەم و من ئەندامی ئەنجومەنی‬ ‫ناوەندی یەكێتیشم‪.‬‬ ‫* دوور لە حكومەت‪ ،‬دەمەوێ‬ ‫لێت بپرسم وەكو ژنێك تێڕوانینت‬ ‫بۆ كێشەو گرفتەكانی ژنان بەگشتی‬ ‫لەناوچەی هەورامان چۆنە؟‬ ‫وەك��و لە پێشتر باسم كرد لە‬‫ن��اوچ��ەی ه��ەورام��ان��دا بەهۆی ئەو‬ ‫كولتوورو دابونەریتە تایبەتییەی‬ ‫هەیەتی‪ ،‬كێشەی كۆمەاڵیەتی و‬ ‫كێشە خێزانییەكان تاڕادەیەكی زۆر‬ ‫بە بەراورد بە هەندێ ناوچەو شوێنی‬ ‫تر كەمە‪ ،‬لە ناحیەی بیارە ژنان‬ ‫لەكاتی بێتاقەتی و بێكاریدا شوێنێك‬ ‫سەنتەرێك نییە رووی تێ بكەن‪،‬‬ ‫خولی تایبەت و ۆركشۆپی تایبەت‬ ‫بۆ ژنان و كچان نییە! گلەیی زۆرم‬ ‫لەڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‬ ‫هەیە‪ ،‬بەوەی كە ئەوان نەیانتوانیوە‬ ‫لەگەڵ پێداویستییەكانی ژنانی ئەم‬ ‫ناوچەیە هەنگاو بنێن‪.‬‬

‫* دوای ئ���ەو گ��ل��ەی��ی��ەت‬ ‫ل��ەڕێ��ك��خ��راوەك��ان��ی كۆمەڵگەی‬ ‫م��ەدەن��ی‪ ،‬ب��ارودۆخ��ی ژن���ان لە‬ ‫كوردستاندا چۆن دەبینی‪ ،‬پێتوایە‬ ‫بەرەوپێشچوون هەبووبێت؟ یان‬ ‫پێتوایە زۆری ئامارەكانی توندوتیژی‬ ‫ئاماژەی مەترسیدارن بۆ ژنان كە‬ ‫ل��ەالی��ەن رێكخراوەكانی ژن��ان و‬ ‫بەڕێوەبەرایەتییەكانی توندوتیژی‬ ‫دەخرێنەڕوو؟‬ ‫ هەموومان دەزانین مەسەلەی‬‫ت��ون��دوت��ی��ژی و ك��ێ��ش��ەی ژن���ان و‬ ‫كچان تەنها لەواڵتی ئێمەدا نییەو‬ ‫ئەمە كێشەیەكی جیهانییە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫كوردستانی ئێمە بە ب���ەراورد بە‬ ‫هەندێ واڵت كێشەو گرفتەكانی‬ ‫ژنان و كچان و توندوتیژییەكانیش‬ ‫ج��ی��اوازن‪ ،‬ئ��ەوەی لە كوردستاندا‬ ‫روودەدات و رێكخراوەكانی ژنان‬ ‫كاری لەسەر دەكەن كارێكی هەڵەیە‪،‬‬ ‫مەبەستمە بڵێم ئەو ئامارو رێژانەی‬ ‫كە نیشاندەری توندوتیژی ژنانن‬ ‫ئامارو رێژەی وردو دەقیق نین و‬ ‫جگەلەوەش ئەوانە هەموو گشتگیر‬ ‫دەكرێن بەسەر هەموو ژنان و كچانی‬ ‫كوردستان و سەرجەم شارەكاندا‪،‬‬ ‫بۆ نموونە خستنەڕووی ئامارێك كە‬ ‫ئەوە نیشان بدات لەماوەی مانگێكدا‬ ‫(‪ )10‬ژن ك��وژراون یان توندوتیژیان‬ ‫بەرامبەر كراوە‪ ،‬وا لێكدەدرێتەوە كە‬ ‫هەموو ژنان و كچانی ئەم كوردستانە‬ ‫غەدریان لێدەكرێت‪ .‬من هەرگیز‬ ‫ل��ەگ��ەڵ ئەوەنیم پەنجەی ژنێكی‬

‫واڵتەكەم خوێنی لێ بێت و ئازاری‬ ‫جەستەیی و دەروون����ی بدرێت‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم ئ��ەو رێكخراوانەی بەناوی‬ ‫ژن��ان��ەوە ك��اردەك��ەن ئامارەكانیان‬ ‫كارەكانیان هەڵەیەو تێكەاڵویی زۆر‬ ‫بەكارەكانیانەوە دیارە‪ ،‬بیرمان نەچێت‬ ‫ئێمە خاوەنی دابونەریتی كوردەواری‬ ‫خۆمانین‪ ،‬ناكرێت كێشەی ژنانی ئێمە‬ ‫وەكو كێشەی ژنان و كچانی ئەمریكاو‬ ‫ئەوروپا سەیر بكرێت و یەك حسابی‬ ‫بۆ بكرێت‪.‬‬ ‫شتێكی ت��ری��ش ئ���ەوەی���ە كە‬ ‫رێكخراوەكان تەنها دوای رووداوەكان‬ ‫قسە دەك��ەن و نایەن پێش وەختە‬ ‫كاری رێگری بۆ بكەن‪ ،‬كارەكانیان‬ ‫تەنها بۆ راگەیاندن و ترساندنی خێزان‬ ‫و تاكی كوردییەو بەدواداچوونیان بۆ‬ ‫كێشەكان نییەو تەنها قسەكردنیان‬ ‫لەسەر ژنە بەتەنها‪.‬‬ ‫خۆی لەڕاستیدا دەبێت لەسەر‬ ‫خێزان بەگشتی كار بكەن و كاری‬ ‫هۆشیارییان لەسەر هەموو تاكەكان‬ ‫بێت بە ژن و پیاوەوە‪ ،‬چونكە بیرمان‬ ‫نەچێت پیاویش سووتاوەو ئەویش‬ ‫كێشەی هەیە‪ ،‬بیریشمان نەچێت‬ ‫ئێمە نەمانتوانیوە زۆرش��ت هەیە‬ ‫كە پێویست بوو بیگۆڕین و كاری‬ ‫لەسەر بكەین نەمانكردووە‪ ،‬مەبەستم‬ ‫جەوهەرو ناوەڕۆكە‪ ،‬بەاڵم هاتووین‬ ‫ل��ەڕواڵ��ەت��دا زۆر شتمان گۆڕیوە‪،‬‬ ‫هەڵپەڕكێمان ك��ردووە بەڕەقس و‬ ‫جلی كوردیمان ك��ردووە بە عەزی‬ ‫حەفلە‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫میریام فارس‪ ،‬رەخنەی لێ دەگیرێت‬

‫‪24‬‬

‫بۆ جارێكی دیكە میریام فارسی خانمە شۆخ و شەنگی لوبنانی‪ ،‬بەهۆی لەبەركردنی جلوبەرگی سەیرو سەرنجڕاكێشەوە‪،‬‬ ‫رەخنەی لێگیرایەوە‪ ،‬ئەمەش پاش ئەوە دێت كە میریام لە ئاهەنگێكی تایبەتدا لەئیمارات بە عەزییەكی نوێوە دەركەوت‪.‬‬ ‫هونەرمەندی ناوبراویش لەوەاڵمی ئەو رەخنانەدا ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەو هەمیشە ئەو جلوبەرگانە لەبەردەكات كە‬ ‫نوێ و سەرنجڕاكێشن و جلوبەرگی كۆن لەبەر ناكات‪.‬‬

‫ئامادەكردنی‪ :‬ئەیاد بەرزان‬

‫سیستمی نوێی گوگڵ بۆ سمارت فۆنەكان‬ ‫الی هەمووان ئاشكرایە كە لەناو كایەی تەكنۆلۆژیدا‪ ،‬ركابەری و ملمالنێی تەكنۆلۆژیانە هەیە‪،‬‬ ‫كۆمپانیاكان بەرەو رووی یەكتر دەبنەوە بە سیستم و ئامێرە تازەكانیان! كۆمپانیای گوگڵ یەكێكە‬ ‫لەڕكابەرە سەختەكانی زۆربەی كۆمپانیاكان و خاوەنی ئەنجامی زۆرباش بووە لە بوارەكەدا‪ .‬سیستمی‬ ‫كارپێكەری (ئەندرۆید) كە بەرهەمی كۆمپانیای (گوگڵ)ەو داهێنەرو دروستكەری سیستمەكەیە‬ ‫لە ئێستادا بەشێوەیەكی فراوان باڵوبۆتەوەو زۆربەی سمارت فۆنەكان بەم سیستمە كاردەكەن‪.‬‬ ‫لەسەرەتادا سیستمەكە ڤێرژنێكی لێ دەرچوو بەناوی (‪ )Andorid ICS‬ئەنجامی باشی‬ ‫هەبوو‪ ،‬پاش ماوەیەكی كەم كۆمپانیا سیستمی نوێی بەناوی (‪ )Android JB‬بەرهەمهێنا كە‬ ‫سەرەتایەكی تازە بوو و گۆڕانكاری ریشەیی تێدا كرابوو‪ ،‬رۆژ لەدوای رۆژ بەپێی سمارت‬ ‫فۆنەكان سیستمەكە تایبەتمەندی تازە بەخۆیەوە دەبینێت‪ ،‬بەاڵم لە ئێستا كۆمپانیای گوگڵ‬ ‫كار بۆ بەرهەمهێنانی سیستمێكی جیاوازتر لە پێشوو دەكات بەناوی (‪)android Kitkat‬‬ ‫وا بڕیارە سیستمە نوێكەی گوگڵ گۆڕانكای تەواوی تێدا بكرێت و شێوەیەكی نوێ بێت لە‬ ‫ئەندرۆید‪ ،‬ئەوەی جێی سەرنجە كە لەگەڵ تەواوبوونی سیستمە نوێكەدا بەهەمانشێوە سمارت‬ ‫فۆنی تایبەتی گوگڵ كە بە (‪ )Nexus‬ناسراوە ڤێرژنێكی تازەی لێ‌ دەردەچێت و بەسیستمە‬ ‫نوێكە كار دەكات‪.‬‬

‫(‪ )Galaxy‬لە ساڵی نوێدا‬ ‫چی بەسەر دێت؟‬ ‫بەپێی هەواڵیك لەوتەبێژی گەورە كۆمپانیای جیهانی (سام سونگ)ەوە‪ ،‬بڕیارە لە ساڵی تازەدا‬ ‫(‪ )2014‬دوو جۆری نوێ لە سمارت فۆنی (گاالكسی) بەرهەمبهێندرێت و بخرێتە بازاڕەكانی جیهانەوە‬ ‫(گاالكسی) یەكێكە لە پڕ فرۆشترین سمارت فۆنەكانی كۆمپانیاكەو دیارترینیان بریتین لە جنزییری‬ ‫(‪ )Galaxy S‬كە بە (‪ )S4‬كۆتایی پێدێت و زنجیرەی (‪ )Galaxy Note‬ئەمیش بە (‪ )Note 3‬كۆتایی‬ ‫پێدێت‪.‬‬ ‫بەپێی وتەی وتەبێژی سام سۆنگ‪ ،‬لە ساڵی نوێدا دووجۆری نوێ لەو دوو زنجیرە دیارەی‬ ‫كۆمپانیا بەرهەمدێت واتە (‪ )Galaxy S5‬هەروەها (‪ )Galaxy Note 4‬تیایاندا نوێكاری زۆر‬ ‫دەكرێت و بە كواڵێتی بەرز دەخرێنە بەردەست بەكارهێنەران‪ ،‬ئەوەی جێی سەرنجە كە‬ ‫تایبەتمەندی (گاالكسی ‪ )5‬هێشتا دیار نییە‪ ،‬بەاڵم ئەوەی لەبارەیەوە بدوێن (گاالكسی نۆت‬ ‫‪)4‬ە‪ ،‬تایبەتمەندی نوێ لەم سمارت فۆنەدا بریتییە لە كواڵێتی وێنەگرتن كە بڕیارە كامێراكەی‬ ‫بە كوالێتی (‪ )20‬مێگا پێكسڵ وێنە بگرێت و ڤیدیۆ تۆمار بكات‪ ،‬كۆمپانیای سام سونگ‬ ‫رایگەیاند زۆر بەگرنگی كار دەكەین بۆ ئەوەی بەرهەمێكی ناوازە بخەینە بازاڕەوەو‬ ‫ركابەری كۆمپانیاكانی تری پێ‌ بكەین و داواكاری و پێشنیازی بەكارهێنان بهێنینەجێ‌‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫ئەلیسا‪ ،‬بووەتە سەرنووسەری گۆڤارێك‬ ‫خانمە هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا‪ ،‬نوێترین كاری خۆی بۆ هەوادارانی ئاشكراكرد‪ ،‬هەرچەندە ئەو وەكو گۆرانیبێژێكی‬ ‫سەركەوتوو ناودار ناسراوەو كاری هونەری دەكات‪ ،‬بەاڵم ئەوەی ئاشكرا كردووە كە بۆتە سەرنووسەری گۆڤارێكی‬ ‫هونەری بەناونیشانی (جمالك) بەمكارەشی زۆربەی هەوادارنی سەرسامكرد‪.‬‬

‫‪25‬‬

‫سكانەری تیشكی (‪)ScanSnap‬‬ ‫كۆمپانیای (‪ )Fujitsu‬تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئامێرە یاریدەرەكانی كۆمپیوتەرو سمارت فۆنەكان‪ ،‬سكانەرێكی نوێی خستە‬ ‫بەردەست بەكارهێنەران‪ .‬سكانەرەكە بە سیستمی تیشك كار دەكات و توانای سكانكردنی ناوچەیەكی فراوانی هەیەو بە‬ ‫كواڵێتییەكی بەرز سكانی بابەتەكان دەكات و دەیانگوازێتەوە بۆ ناو كۆمپیوتەرەكان‪.‬‬ ‫كۆمپانیای (فوجیت سو) ئەوەشی خستەڕوو كە ئەم سكانەرە تیشكییە لەسەر هەردوو سیستمی كارپێكەری كۆمپیوتەر‬ ‫(‪ )Mac OS X‬وە (‪ )Windows‬كاردەكات و بەرنامەی تایبەتی بۆ دروستكراوە كە كۆنترۆڵی بابەتی سكانكراو دەكات و‬ ‫گۆڕانكاری پاش سكانكردن زۆر ئاسانەو بەكارهێنەر دەتوانێت بە فۆڕماتی جیاجیا بابەتی سكانكراو خەزن بكات بۆ نموونە‬ ‫ئەگەر وێنەیەك سكان بكات ئەوا دەتوانێت بە پاشگری (‪ )JPEG‬خەزنی بكات و هەروەها ئەگەر گۆڤارێك یاخود كتێبێك‬ ‫سكان بكات دەتوانێت بە پاشگری (‪ )PDF‬خەزنی بكات‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت چوارچێوەو هێڵی جوانكاری بۆ كتێبە‬ ‫سكانكراوەكان زیاد بكات بەهۆی ئەو بەرنامە تایبەتەوە كە بۆ كۆنترۆڵكردنی داتای سكانكراو دروستكراوە بەناوی‬ ‫(‪ )ScanSnap Manager‬واتە‪ :‬بەڕێوەبەری كردن لە سكانەری (سكان سناپ)دا‪.‬‬

‫چاویلكەی زیرەكی‬ ‫(‪)Spaceglasses‬‬ ‫وەك دیارە چاویلكەكانیش بێبەش نین لەو شەپۆلە تەكنۆلۆژییەی كە كار دەكات بۆ بە‬ ‫(‪ )Smart‬كردنی هەموو ئامێرەكان‪ .‬كۆمپانیای (‪ )Meta‬بۆ كاری ئەلكترۆنی چاویلكەیەكی زیرەكی‬ ‫بەرهەمهێناوە كە تایبەتمەندی زۆری تێدایە‪ ،‬لە پێشوودا زۆربەمان دەربارەی چاویلكە زیرەكەكەی كۆمپانیای‬ ‫گوگڵمان خوێندۆتەوە كە توانای كردنەوەی وێب سایتە كۆمەاڵیەتییەكان و ماڵپەڕەكانی هەیە‪.‬‬ ‫ئەم چاویلكە زیرەكەی كۆمپانیای (‪ )Meta‬هەمان بیرۆكەی (گوگڵ)ە‪ ،‬بەاڵم ئەوەی وایكردووە چاویلكەكە ناوازە تر بێت هەبوونی سیستمی تیشكییە‬ ‫لە چاویلكەكەدا واتە بەكارهێنەر جگە لەوەی دەتوانێت ماڵپەڕەكان بكاتەوەو تەنها سێریان بكات بەڵكو دەتوانێت داتاو زانیاریش داخڵ بكات و وێنە‬ ‫بكێشێت و بەهەمانشێوەی سیستمی تەچ دەتوانێت دەست لە تیشكەكان بدات بە مەبەستی گواستنەوەی شوێنی بابەتەكان و زۆر تایبەتمەندی تر‪.‬‬

‫گەڕانی دەنگی لە (‪)Yahoo‬دا !‬

‫كۆمپانیای (یاهوو) خاوەنی تۆڕی كۆمەاڵیەتی (‪ )Yahoo‬كە مێژوویەكی دێرینی هەیە لە بوارەكەدا‪ ،‬لە تازەترین هەنگاویدا بۆ چاكسازیكردن لە‬ ‫خزمەتگوزارییەكانیدا بڕیاری بەكارخستنی سیستمی گەڕانی دەنگیدا‪.‬‬ ‫سیستمی گەڕانی دەنگی لە ئێستادا پێشكەوتنی بەخۆیەوەبینیوەو زۆربەی كۆمپانیاكان لەسەر ئامێرەكانیان جێگیریان كردووە بەشێوەیەك بەكارهێنەر‬ ‫تەنها بەناوهێنانی ئەوشتەی بۆی دەگەڕێت راستەوخۆ سیستمەكە گەڕانی تەواوی بۆ دەكات و ئەنجامەكەی بەشێوەی راپۆرتێك پیشان دەدات‪.‬‬ ‫كۆمپانیای یاهوو گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمەڵی (‪ )SkyPhrase‬بەستووە بەمەستی بەكارخستنی سیستمی گەڕانی دەنگی لە وێب سایتەكەیاندا‪ ،‬كۆمپانیای‬ ‫ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو كە كۆمەڵی (سكای فرەیس) بەشێوەیەكی پێشكەوتوو كاردەكەن لەسەر گرێبەستەكانیان و هەمان ئەو گروپەن كە گەشەپێدەری‬ ‫خزمەتگوزاری (‪)Siri‬ی كۆمپانیای (ئەپڵ)بوون و ئەنجامێكی سەركەوتوویان بەدەستهێناوە هەر بۆیە دڵنیابوونەوی كۆمپانیاكەیان لە گروپەكە زیاترو پتەوتر‬ ‫بووەو چاوەڕێی كارێكی ناوازەیان لێ دەكەن‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫نەوال زوغبی‪ ،‬دێتە شاری هەولێر‬

‫‪26‬‬

‫خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی عەرەب‪ ،‬نەوال زوغبی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك‪ ،‬ئەوەی باڵوكردۆتەوە‪ ،‬كە بۆ‬ ‫سەری ساڵی نوێ (‪ )2014‬سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكات‪ ،‬بە مەبەستی سازدانی ئاهەنگی سەری‬ ‫ساڵ‪ .‬ئەو هونەرمەندە بەبێ ئەوەی ناوی هونەرمەندی تر ببات‪ ،‬ئاماژەی بەوەكردووە كە چەند هونەرمەندێكی تری عەرەب‬ ‫بەشداری لە ئاهەنگی سەری ساڵی هەولێردا دەكەن‪.‬‬

‫وێنەگری فیلمە سینەماییەكانی قوبادی‪:‬‬

‫زۆر حەزم لە كوردستانە‪ ،‬بۆیە تا ئێستاش‬ ‫(‪ )8‬فیلمی كوردیم وێنەگرتووە‬ ‫هونەرمەندی وێنەگری سینەمایی‪ ،‬شەهریار ئەسەدی‪ ،‬لە ساڵی (‪ )1982‬بەشێوەیەكی پیشەیی هاتۆتە ناو بواری سینەماو پتر لە‬ ‫(‪ )50‬فیلمی بەناوبانگی گرتووە‪ .‬شەهریار یاریدەدەری (مەحمود كەالری) بووە‪ ،‬مەحموود‪ ،‬یەكێك لەناودارترین سینەماكاران و‬ ‫یەكێك لە وێنەگرە سینەماییە ناودارەكانی مێژووی سینەمای ئێرانە‪ .‬هەروەها وێنەگری دەرهێنەرە ناودارەكانی ئێران بووە وەكو‬ ‫(عەباس كیا رۆستەمی‪ ،‬موحسن مەخمەلباف‪ ،‬داریوش میهرجویی‪ ،‬مەسعود كیمیایی) تا ئێستا چەندین فیلمی سینەمایی كوردیشی‬ ‫وێنەگرتووە كە خەاڵتی بەناوبانگی جیهانیان بەدەستهێناوە وەكو (گۆرانییەكانی واڵتی دایكم) كە لەالیەن دەرهێنەری ناوداری كورد‬ ‫بەهمەن قوبادییەوە سازكراوە‪.‬‬ ‫ئا‪ :‬دڵشاد خۆشناو‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫دەشنێ موراد‪ ،‬ئاواتەخوازە بگەڕێتەوە بۆ منداڵی!‬ ‫خاتوو دەشنێ موراد‪-‬ی هونەرمەند‪ ،‬لەسەر پەیجە تایبەتەكەی خۆی لە فەیسبووك‪ ،‬وێنەیەكی منداڵی خۆی باڵودەكاتەوەو‬ ‫لەسەری دەنووسێت‪ :‬خۆشترین ساتەكانی ژیانی من سەردەمی منداڵیم بووە‪ ،‬چونكە سەردەمی منداڵیم پڕبووە لە جوانی‬ ‫رەنگاو رەنگی‪ .‬هەروەها دەشنێ ئاواتەخوازە بگەڕێتەوە بۆ منداڵی و ئەوەشی راگەیاندووە كە شاری سلێمانی شوێنی‬ ‫منداڵی ئەو بووەو هەمیشە لەبیریدا دەمێنێتەوە‪.‬‬

‫شەهریار لە (‪ )1960/8/23‬لە‬ ‫ب��اك��وری ت����اران‪-‬ی پایتەخت لە‬ ‫بنەماڵەیەكی هونەرمەند لەدایكبووە‪،‬‬ ‫ب��ەك��ال��ۆری��ۆس��ی ل���ە ئ���اب���ووری‬ ‫بەدەستهێناوە لە زانكۆی تاران كە‬ ‫یەكێكە لە زانكۆ ناودارو كۆنەكانی‬ ‫ئ��ێ��ران‪ .‬شەهریار ك��اری هونەری‬ ‫بەشێوەیەكی ئەماتۆر (ناپیشەیی)‬

‫لەالی باوكی فێربووە‪ ،‬چونكە باوكی‬ ‫یاریدەدەری یەكێك لە گەورەترین‬ ‫فیلمسازەكانی ئێران بووە بەناوی‬ ‫(ئیبراهیم گوڵستان) باوكی شەهریار‬ ‫لە هەموو فیلمەكانی ئیبراهیم‬ ‫گوڵستان و خوالێخۆشبوو فروغی‬ ‫فەروخزاد بەشدار بووە‪ ،‬ئەوكاتەی‬ ‫كە فروغ فەروخزاد تووشی رووداوی‬ ‫ئۆتۆمبیل ب��وو ب��اوك��ی شەهریار‬ ‫لەگەڵی بوو‪ ،‬لە دەرەنجامی هەمان‬ ‫رووداو فروغ گیانی سپارد‪.‬‬ ‫ش��ەه��ری��ار خ��ۆی دەڵ���ێ‪ :‬من‬ ‫لەناو سینەما لە دایكبووم و لەناو‬ ‫ستۆدیۆ گ��ەورە ب��ووم‪ ،‬لەیستۆكی‬ ‫منداڵیم كەلوپەلەكانی ناو ستۆدیۆ‬ ‫ب��وون وەك��و نێگەتیڤ و قوتووی‬ ‫بەتاڵی نێگەتیڤ و ئەو جۆرە شتانە‪.‬‬ ‫هەربۆیە بەهۆی كاری باوكییەوە كە‬ ‫سینەما بووە لە ژینگەی سینەماشدا‬ ‫گ��ەورە دەبێت و گەشە دەك��ات‪،‬‬ ‫بەاڵم بەكالۆریۆسەكەی لە ئابووری‬ ‫وەردەگرێت‪ ،‬چونكە زۆر حەزی لە‬ ‫بواری ئابووری هەیە‪.‬‬ ‫ل��ە ه��اوی��ن��ی س��اڵ��ی (‪)1982‬‬ ‫دا‪ ،‬بەپێشنیازی باوكی لەوەی كە‬ ‫با ئەم هاوینە بێكار دانەنیشێت‬ ‫دەستبەكار دەبێت لە یەكەمین كاری‬ ‫هونەری كە درامایەك بووە بەناوی‬ ‫(سر ب��ەداران) لەو درامایەدا وەكو‬ ‫بەڕێوەبەری شانۆ كار دەكات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دوای ئەوەی بەشێوەیەكی غەریزی‬ ‫بەرەو وێنەگرتن و كاری رووناكی‬ ‫هەنگاو دەنێت‪ ،‬لەوكاتەوە بەدواوە‬ ‫تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت بەردەوام‬ ‫خەریكی ك��اری وێنەگرتن ب��ووە‪،‬‬ ‫لە ساڵی (‪ )1986‬وێنەگری ناوداری‬ ‫ئێران (مەحمود كەالری) دەناسێت‬ ‫و تا ساڵی (‪ )1999‬واتە سیانزە ساڵ‬ ‫دەبێتە یاریدەدەری و لە چەندین‬ ‫فیلمی ن��اوداری ئێراندا بەشداری‬ ‫دەكات‪.‬‬ ‫لەوە بەدوا خۆی بە تەنیا وەكو‬ ‫بەڕێوەبەری وێنەگرتنی سینەمایی و‬ ‫تەلەفزیۆنی كار دەكات‪ ،‬یەكەمین‬ ‫فیلمی ك��ە خ���ۆی س��ەرپ��ەرش��ت��ی‬ ‫وێنەگرتنەكەی ك��ردووە فیلمێكی‬

‫‪27‬‬

‫(‪)%80‬ی زاراوەی سۆرانی‬ ‫و (‪)%60‬ی زاراوەی بادینی‬ ‫فێربووم و دەتوانم قسەی‬ ‫پێ بكەم‬ ‫سینەمایی درێژ بووە بەناوی (مانی و‬ ‫نەدا) لە دەرهێنانی پەرویز سەبری‬ ‫لە ساڵی (‪)2000‬دا‪ ،‬تا ئێستا كە ماوەی‬ ‫(‪ )13‬ساڵە (‪ )23‬فیلمی سینەمایی و‬ ‫دوو زنجیرە درامای وێنەگرتووە‪.‬‬ ‫یەكەمین كاری كوردی شەهریار‬ ‫ئ���ەس���ەدی‪ ،‬ل��ەگ��ەڵ ه��ون��ەرم��ەن��د‬ ‫بەهمەن قوبادی‪ ،‬دەست پێدەكات و‬ ‫لەوبارەیەوە خۆی ئەوە ناشارێتەوە‬ ‫كە لە فیلمی (ئاوازەكانی واڵتی‬ ‫دای��ك��م) بەشێوەیەكی رێ��ك��ەوت‬ ‫دەستی بە كاركردن ك��ردووە لەو‬ ‫فیلمەدا‪ ،‬چونكە س��ەرەت��ا (‪)%20‬‬ ‫فیلمەكە لەالیەن وێنەگرێكی تر‬ ‫ب��ەن��اوی (سەعید نیكزات) كاری‬ ‫بۆ كرابوو‪ ،‬ب��ەاڵم (‪)%80‬ەك���ەی تر‬ ‫ئ��ەم وێنەی گ��رت��ووە‪ ،‬دوای ئەوە‬ ‫ئیتر دەبێتە ه��اوڕێ��ی فیلمسازە‬ ‫كوردەكان و خۆی دەڵێ زۆر حەزم‬ ‫لە كوردستانە‪ ،‬هەربۆیە تا ئێستاش‬ ‫(‪ )8‬فیلمی ك��وردی وێنەگرتووە‪،‬‬ ‫كە فیلمسازەكانی وەكو بەهمەنی‬ ‫قوبادی و جوان بامەڕنی و ئازاد‬ ‫كەركوكی و محەمەد جانۆو چەندانی‬ ‫تریش‪ .‬سەبارەت بە خەڵكی كورد‪،‬‬ ‫ئەسەدی دەڵێ‪ :‬من لە خەڵكی كورد‬ ‫زۆر رازیم و زۆر هەست بە ئارامی‬ ‫دەكەم لەگەڵیاندا‪ ،‬چونكە كەسانی‬ ‫راستگۆو بە سۆزن‪ ،‬لە كوردستان‬ ‫هەست بە نامۆیی ناكەم‪ ،‬بە ماڵی‬ ‫دووەمی خۆمی دەزانم‪.‬‬ ‫س��ەب��ارەت ب���ەوەی ك��ە ئاخۆ‬ ‫سینەمای ك���وردی ب��وون��ی هەیە‬ ‫ی���ان ت��ەن��ی��ا فیلمی ك��وردی��م��ان‬ ‫هەیە‪ ،‬شەهریار پێیوایە‪ :‬هێشتا‬ ‫بەوشێوەیە نییە كە پێی بووترێت‬ ‫سینەمای ك���وردی‪ ،‬ب��ەاڵم هەوڵی‬ ‫زۆر ج����ددی ه���ەن ب��ۆ ئ���ەوەی‬ ‫فیلمی جوانی سینەمایی بەرهەم‬ ‫بهێندرێ‪ ،‬هەندێك رووداو لە نێوان‬

‫فیلمسازانی ك���ورددا روودەدەن‬ ‫ل���ەڕووی هونەرییەوە‪ ،‬بەڕاستی‬ ‫جێگەی خۆشحاڵییە‪ .‬س��ەب��ارەت‬ ‫ب��ەوەی كە ئایا دەك��رێ ب��وون بە‬ ‫خاوەنی سینەما خێراتر بكرێ؟ چی‬ ‫پێویستە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە‪،‬‬ ‫ئەسەدی رای وای��ە‪ :‬ناكرێ پەلە‬ ‫بكرێ لە بوون بە خاوەنی سینەما‪،‬‬ ‫لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە فیلمسازانی‬ ‫كورد لە ئەزموونی دڵسۆزەكانیان‬ ‫لەناو گەالنی دیكە سوود وەربگرن‬ ‫بۆ بوون بە سینەما‪ ،‬ئەگەر سەیری‬ ‫سینەمای ئێران بكەی دەبینین كە‬ ‫دوای مێژوویەكی سەد ساڵیی‪ ،‬تازە‬ ‫فیلمێك دەگاتە ئۆسكارو خەاڵتێكی‬ ‫الوەك��ی وەردەگ���رێ‪ ،‬فیلمسازانی‬ ‫ك��وردی��ش ن��ات��وان��ن رێ��گ��ای سەد‬ ‫ساڵ بە چەند ساڵێكی كەم ببڕن‪.‬‬ ‫سەبارەت بەوەی كە كاری كامیەك‬ ‫لە فیلمسازە كوردەكان سەرنجیان‬ ‫راكێشاوە شەهریار نایەوێ ناوی‬ ‫ك��ەس��ی��ان ب��ێ��ن��ێ‪ ،‬ب���ەاڵم ئ���ەوەش‬ ‫ناشارێتەوە كە سێ چوار فیلمسازی‬ ‫ك���ورد ه��ەن ك��ە ق��س��ەی زۆری���ان‬ ‫هەیە‪ ،‬دەیانەوێ لەڕێگەی سینەماوە‬ ‫بیكەن‪ ،‬لەو ماوەیەی كە لەگەڵ‬ ‫فیلمسازە كوردەكان كاریكردووە‪،‬‬ ‫شەهریار ئەوە ناشارێتەوە كە لە‬ ‫(‪)%80‬ی زاراوەی س��ۆران��ی و لە‬ ‫(‪)%60‬ی زاراوەی بادینی فێربووەو‬ ‫دەتوانێت قسەی پێ بكات‪.‬‬ ‫لە ئێستادا شەهریار ئەسەدی‪،‬‬ ‫لە هەولێر سەرقاڵی وێنەگرتنی‬ ‫كۆمەڵە فیلمێكی دیكۆمێنتارییە كە‬ ‫سەبارەت بە شوێنەوارە دێرینەكانی‬ ‫كوردستان ئامادە دەكرێت‪ ،‬دوای‬ ‫ئ��ەوەش لە داهاتوویەكی نزیكدا‬ ‫دەست دەكات بە وێنەگرتنی فیلمی‬ ‫(كچی ك��اف��رۆش) ل��ە دەرهێنانی‬ ‫دەرهێنەری كورد (تەنیا كەریم)‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫‪28‬‬

‫ئامادەكردنی‪ :‬تاژان جەزا‬

‫ئەو خواردنانەی كە بووك‪،‬‬ ‫نابێت بیانخوات!‬ ‫چەند كاتژمێرێك پێش ئەوەی بووك بچێتە پەردەی بووكێنییەوە‪ ،‬پێویستە‬ ‫كۆمەڵێك خ��واردن و خواردنەوە نەخوات و نەخواتەوە‪ ،‬چونكە ئەو پڕۆسەیە‬ ‫بەتایبەتی بۆ ژنان پڕیەتی لە دڵەڕاوكێ و هەست بە توڕەیی كردن و شڵەژان و‬ ‫ترس‪ ..‬كۆی هەموو ئەو شتانە وا لە بووك دەكەن كە هەست بەبرسێتی بكات‬ ‫و دەستبكات بەزۆرخۆری‪ ،‬ئەمەش زیان بە گەدەی دەگەیەنێت و تووشی كێشەی‬ ‫زۆری دەكات‪.‬‬ ‫دەبێت ئەو خواردنانە چی بن كە بووك نەیخوات پێش چوونە ناو پەردەی‬ ‫بووكێنییەوە؟ لەم چەند خاڵەدا لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەتان بۆ دەخەینەڕوو‪:‬‬ ‫‪ -1‬نیشاستەكان‪ ،‬وەك پەتاتەو برنج و مەعكەرۆنی و گەنمەشامی‪.‬‬ ‫‪ -2‬خواردنەوە گازییەكان‪.‬‬ ‫‪ -3‬كافایین‪.‬‬ ‫‪ -4‬ئەو خواردنانەی بەهاراتی تێدایە‪.‬‬ ‫‪ -5‬شیرو بەرهەمەكانی‪ ،‬ئاگات لە خواردنی بەیانیان بێت و زۆر ئاو بخۆ‪.‬‬

‫چەند رێگایەك بۆ سپیكردنەوەی ددان و بەهێزكردنی پووك‬

‫گێالس و سۆدەی نان‬ ‫تێكەڵیان بكە‪ ،‬تاكو وەكو مەعجونی ددانی لێدێت و دواتر ددانی پێ‬ ‫بشۆ‪.‬‬ ‫زەیتی زەیتون‬ ‫زەیتی زەیتون بۆ پووك بەسوودەو خوێن بەربوون ناهێڵێت‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬

‫ئاوی لیمۆ‬ ‫ئاوی لیمۆ لەگەڵ سۆدەی ناندا تێكەڵ بكەو بەباشی‬ ‫ددانی پێ بشۆو پووك بەهێز دەكات‪.‬‬ ‫سیواك‬ ‫بۆ هەوكردنی پووك باش و تەندروستە‪.‬‬ ‫خوێ‬ ‫بۆ سپیكردنەوەی ددان لەگەڵ س��ۆدەی نان تێكەڵ‬ ‫دەكرێت‪ ،‬دەبێت خوێكە زبر بێت و رۆژانە ئەم تێكەڵەیە‬ ‫بەكاربهێندرێت‪ ،‬بۆ ئەوەی پوكەكە ئازار نەدات و ددانەكەش‬ ‫رۆژ بەڕۆژ پاك دەكاتەوە‪.‬‬ ‫خەڵوزو دەرمانی ددان‬ ‫خەڵوزو دەرمانی ددان تێكەڵ دەكرێت و بە فڵچە‬ ‫ددانی پێ دەشۆرێت‪ ،‬ئەم تێكەڵەیە ددان سپی دەكاتەوە‪.‬‬ ‫هەنگوین و دەرمانی ددان‬ ‫هەنگوین و دەرمانی ددان تێكەڵ بكەو ددانی پێ بشۆ‪،‬‬ ‫لە ئەنجامدا دەبێتەهۆی سپیكردنەوەو بەهێزكردنی پووك‪.‬‬ ‫نیسك و خەڵوز‬ ‫نیسك بسووتێنە تا وەكو خەڵوزی لێدێت‪ ،‬پاشان بیهاڕەو بەهەمان‬ ‫قەبارە لەگەڵ خوێ تێكەڵی بكەو ددانی پێ بشۆ‪ ،‬بۆ ماوەی (‪ )5‬خولەك‪،‬‬ ‫هەم ددانەكانت سپی دەكاتەوەو هەم پوكەكانیشت بەهێز دەكات‪.‬‬


‫‪29‬‬ ‫بەچی سەرنجی هاوسەرەكەت‬ ‫بۆالی خۆت رادەكێشیت؟‬ ‫ژنان لە سەرەتای پەیوەندیی هاوسەرییاندا‪ ،‬بەدرێژایی كات دەیانەوێت سەرنجی‬ ‫هاوسەرەكانیان بۆالی خۆیان رابكێشن‪ ،‬دەكرێت بپرسین بە چ شێوازێك ئەوە دەكرێت؟ بۆ‬ ‫ئەوەی هەمووكات سەرنجی هاوسەرەكەت بۆ الی خۆت راكێشی‪ ،‬دەتوانیت پشت بە چەند‬ ‫شتێك ببەستیت وەكو ئەمانەی الی خوارەوە‪..‬‬ ‫پێكەنین‬ ‫رێگەیەكی زۆر ئاسانە بۆ راكێشانی سەرنجی هاوسەرەكەت‪ ،‬پێكەنینت جێگیربكە بۆ‬ ‫ماوەیەكی كەم‪ ،‬لەوەش مەترسە ئەگەر هاتوو هاوسەرەكەت پرسیاری لێكردیت بۆ چی‬ ‫پێدەكەنیت؟ وەاڵمێكی دڵنیاو چاك ئامادەبكە‪.‬‬ ‫دەرخستنی ئیعجابت (حەز)ت بەوشەكانی‬ ‫گوێ لەوشەو بابەتەكانی بگرە‪ ،‬بەشداری لەڕاكانیدا بكە‪ ،‬جەخت لەسەر وشەكانی‬ ‫بكەرەوەو قەناعەتی پێبهێنە‪.‬‬ ‫رەنگی جوان و سەرنجڕاكێش لەبەربكە‬ ‫لە ماوەی دەستگیرانیدا رەنگی جوان و سەرنجڕاكێش لەبەربكە وەكو رەنگی سوور‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی سەرنجی هاوسەرەكەت بەالی خۆتدا رابكێشی‪ ،‬چونكە رەنگی سوور خێرا سەرنجی‬ ‫پیاوان رادەكێشێت‪.‬‬ ‫قژ‬ ‫قژی ژنان تاجی سەریانە‪ ،‬زۆربەی پیاوان حەز بەقژی درێژ دەكەن بۆ ژنان‪ ،‬بۆیە‬ ‫پێویستە تەسریحەی قژت بۆ دواوە بێت و بەسەر شانتا بێتەخوارەوە‪ ،‬یاخود لە دواوە‬ ‫بیبەستەو بەسەرشانتا بێتەخوارەوە‪.‬‬

‫بۆ دەرچوون لە ماندوێتی‪ ،‬چی بخورێت باشە؟‬

‫زۆركەس بەدەست ماندوێتییەوە دەناڵێنن‪ ،‬هەمیشە لە كارەكانیاندا هەست‬ ‫بە ماندووبوونێكی زۆر دەكەن‪ ،‬لەبەرئەوە چەند جۆرێكی خواردن هەیە بۆ‬ ‫دەرچوون لە ماندووبوون كە ئەمانەن‪..‬‬

‫دانەوێڵە‬ ‫با خواردنی هەندێك بەیانیت برنج و گەنم و جۆو گەنمەشامی بێت‪،‬‬ ‫چونكە ڤیتامین ‪ B – B12‬یان تێدایە‪ ،‬ئەمەش چاالكی خانەی خرۆكە سوورەكان‬ ‫دەپارێزێت‪.‬‬ ‫شیر‬ ‫پڕۆتین و ڤیتامینی زۆری تێدایە‪ ،‬بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ دانەوێڵەدا‬ ‫بخورێت‪ ،‬دواجار ڤیتامینی پۆتاسیۆم و كالسیۆم و ئاسن و خوێ و كانزات‬ ‫دەستدەكەوێت‪.‬‬ ‫جگەر‬ ‫باشترین سەرچاوەی ڤیتامین ‪B‬و ئاسنە‪ ،‬یارمەتی باش بەڕێوەبردنی‬ ‫ئەركەكانی خڕۆكە سوورەكانی خوێن دەدات‪.‬‬ ‫نانی بۆر‬ ‫رێژەیەكی زۆر ئاسن و ڤیتامینی تێدایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كەمكردنەوەی‬ ‫ماندوێتی‪.‬‬ ‫پاقلەمەنی‬ ‫بەڕێژەیەكی زۆر ڤیتامین و كانزاو پڕۆتینەكانی تێدایە كە لەش پێوسیتی‬ ‫پێیەتی‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫فیرناندا لیما‪ ،‬بووە جێی سەرنجی زۆركەس‬ ‫ئەو كچەی كە وەكو پێشكەشكار بەشداری لەڕاكێشانی تیرو پشكی یارییەكانی مۆندیالی (‪)2014‬ی بەرازیلدا كرد‪ ،‬بووەجێی‬ ‫سەرنجی بینەرانی و لەپاش تەوابوونی تیروپشكەكەش لەسەر تۆڕە كۆمەاڵیەتییەكانی تویتەرو فەیسبووك‪ ،‬چەندین وێنەو‬ ‫پرسیار لەبارەی ئەو خاتوونەوە باڵوكرانەوە‪ ،‬ئەو پێشكەشكارەی تیروپشكی مۆندیال‪ ،‬ناوی فیرناندا لیما‪-‬یە‪ ،‬چەندین‬ ‫بەهرەی هونەری هەیەو خەڵكی بەرازیلەو خانمێكی سەرنجڕاكێشی نمایشی جلوبەرگە‪.‬‬

‫‪30‬‬

‫گوشراوی سەوزەو سوودەكانی‬ ‫گوشراوی سەوزەكان‪ ،‬پێكهاتووە لە هەموو ڤیتامین‬ ‫و كانزاو مادە خۆراكییەكان كە لە سەوزەدا هەیە جگە‬ ‫لە هەندێك ریشاڵ‪ ،‬ئەمەش رێگایەكی نوێیە بۆ ئەوەی‬ ‫گوشراوی سەوزە بە سیستمێكی باش بگەیەنین بەلەش‪.‬‬ ‫گوشراوی تەماتەو گوشراوی سەوزەكان كە ئەلیكۆبینی‬ ‫تێدایە ئەویش دژە ئۆكسیدە‪ ،‬یارمەتی كەمكردنەوەی‬ ‫ئ��ەگ��ەری تووشبوونی وەستانی دڵ دەدات‪ ،‬یاخود‬ ‫شێرپەنجەی پرۆستات و هەندێك لە جۆرەكانی تری‬ ‫شێرپەنجەكان‪ .‬هەندێكیتریش لە گوشراوی سەوزەكان‬ ‫وەكو تەماتە‪ ،‬بەشێكی زۆر لە سۆدیۆمیان تێدایە‪ ،‬لەبەر‬ ‫ئەوە دڵنیابن لە هەڵبژاردنی جۆرە كەمەكانی سۆدیۆم و‬ ‫سوودەكانی‪.‬‬

‫خواردنی شەكرو ئەگەری مردن‬ ‫ت��وێ��ژی��ن��ەوەی��ەك��ی ن��وێ��ی ئەمریكی‬ ‫دەریخست‪ ،‬زیادبوونی رێ��ژەی شەكر لە‬ ‫خواردندا‪ ،‬كاریگەرییەكی نێگەتیڤی گەورەی‬ ‫دەبێت لەسەر مرۆڤ و دەبێتەهۆی مردنی‬ ‫و لە هەمانكاتیشدا نەزۆكی! ئەنجامی‬ ‫توێژینەوەیەكیش جەختی لەسەر ئەوە‬ ‫كردۆتەوە كە خواردنی شەكر زیاد لەو‬ ‫بڕەی كە دیاریكراوە بۆ هەركەسێك‪ ،‬دڵ‬ ‫ماندوو دەكات‪.‬‬ ‫ئەو تاقیكردنەوەیەش لەسەر چەند‬ ‫مشكێك ئەنجامدراوە‪ ،‬لەكاتی پێدانی‬ ‫خواردن بە مشكەكە كە بەڕێژەی (‪)%25‬‬

‫شەكری تێدا بووە كە هاوسەنگە بە (‪)3‬‬ ‫شوشە سۆدە‪ ،‬ئەمەش ئەوەی دەرخست‬ ‫كە زیادكردنی شەكر لەخواردنی رۆژانەدا‬ ‫دەبێتەهۆی مردن‪ ،‬مەترسییەكە لەوەدایە‬ ‫ئەو رێژەیە لەالی ژنان دوو ئەوەندەیە‪.‬‬ ‫توێژەران ئەوەشیان ئاشكراكردووە‪،‬‬ ‫زیادەڕەوی لە خواردنی شەكردا‪ ،‬دەبێتەهۆی‬ ‫گ��ۆڕان لە پڕۆتیندا‪ ،‬تەئكیدیان لەوەش‬ ‫كردۆتەوە هەركەسێك رۆژانە رێژەیەكی‬ ‫زۆر لە شەكر بەكاربهێنێت تووشی پەستانی‬ ‫خوێن دەبێ و دواتر دڵیشیان رووبەڕووی‬ ‫چەندەها نەخۆشی دەكاتەوە‪.‬‬

‫چۆن خۆت دەپارێزیت لە سەرمای ئەم وەرزە؟‬ ‫ه�����ی�����چ ج�������ۆرە‬ ‫چارەسەرێكی راستەقینە‬ ‫نییە بۆ چارەسەركردنی‬ ‫هەاڵمەت‪ ،‬بەاڵم هەندێك‬ ‫رێنمای هەیە كە یارمەتی‬ ‫كەمكردنەوەی تووشبوونی‬ ‫دەدات وەكو‪..‬‬ ‫‪ -1‬پ��اك��ك��ردن��ەوەی‬ ‫ل����ووت ب��ەش��ێ��وەی��ەك��ی‬ ‫ت���ەن���دروس���ت‪ ،‬ئ��ەوی��ش‬ ‫بەگرتنی یەكێك لە كونەكانی لوت و فووكردن بەوی تریاندا‪ ،‬ئەم كردارە دەبێت‬ ‫بەشێوەیەكی زۆر لەسەرخۆ ئەنجامبدرێ‪ ،‬بۆ ئەوەی ئازاری گوێ نەدات‪ ،‬بەمجۆرەش‬ ‫رزگارمان دەبێت لەو دەردراوانەی كە تووشی تەنگە نەفەسیمان دەكات‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬

‫‪ -2‬پشوودان بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی‪ ،‬دەبێت پشوو بدەین تاوەكو‬ ‫كۆئەندامی بەرگری‪ ،‬بەرگری خۆی وەربگرێت لەو میكرۆبانەی كە تووشی‬ ‫نەخۆشیمان دەكات‪.‬‬ ‫‪ -3‬غەرغەرە بە ئاوی شلەتێن و كەمێك خوێ‪ ،‬یارمەتی نەهێشتنی هەوكردنی‬ ‫قورگ دەدەن‪.‬‬ ‫‪ -4‬خواردنەوەی گەرم‪ ،‬كەمی ئاو لەلەشدا چارەسەر دەكاو ناهێڵێت تووشی‬ ‫نەخۆشی ببیت بەتایبەتی هەاڵمەت‪.‬‬ ‫‪ -5‬حەمامێكی شلەتێن كاریگەری باشی دەبێت‪ ،‬چونكە بەشێوەیەكی گشتی‬ ‫لەش ئارام دەكات و بۆری هەوا تەڕ دەكات و ناهێڵێت وشك ببێتەوە‪.‬‬ ‫‪ -6‬سەرینی بەرز بەكاربهێنە‪ ،‬چونكە ئەو دەردراوان���ەی كە دەبیتەهۆی‬ ‫كۆبوونەوە‪ ،‬نایهێڵێت و رزگارت دەبێت لێی‪.‬‬ ‫‪ -7‬سەفەركردنی بە فڕۆكە قەدەغەیە‪ ،‬چونكە فشار دەخاتە سەر كۆئەندامی‬ ‫هەناسەو گوێ‪ ،‬ئەمەش دەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی‪.‬‬


‫چۆمان رەشید‪ ،‬سەرقاڵی گۆرانییەكی نوێیە‬ ‫لەڕێگەی نامەی فەیسبووكەوە كەسێك نامەیەك بۆ هونەرمەندی الو چۆمان رەشید‪ ،‬دەنێرێت كە تێیدا هۆنراوەیەكی لەسەر‬ ‫شاری سلێمانی تێدایە‪ ،‬ئەویش لەئێستادا سەرقاڵی ئەوەیە كە ئەو هۆنراوەیە بكاتە بەرهەمێكی گۆرانی و لەسەری ساڵی‬ ‫نوێدا بەناوی بەختی شارێك باڵویبكاتەوە‪ ،‬چۆمان لەبارەی ئەو هۆنراوەیەوە رایگەیاندووە ئەو هۆنراوەیە دەكاتە گۆرانی‪.‬‬

‫‪31‬‬

‫محەمەد پاكژ‪:‬‬ ‫نازناوەكەم پاكژە نەك بانگوش‬ ‫لەكۆتایی هەشتاكاندا ئەوكات لەهەردوو بواری شیعرو نواندندا ئەسپی خۆم تاودەدا‪ ،‬لەنواندا زیاتر كاری كۆمیدیم‬ ‫دەكردو لە هەر رۆڵێكدا بەجۆرێك نواندنم دەكرد‪ ،‬لە شەقاوەی باڕدا ئەوانەی دەهاتن بۆ بینینی شانۆكەو دواتر‬ ‫لەشوێنی تر دەیانبینیم دەیانوت ئەوە هەتیوە شەقاوەكەی شانۆكەیە‪ ،‬لە شانۆیی گەشتەكەی ئەحمەدە فەنیدا ناویان‬ ‫لێنام پیاوە الدێییەكەو لە شانۆیی كارگەدا دەیانوت ئەوە پیرە مێردە پیسكەو رەزیلەكەیەو هتد‪ ..‬دواجار ئەشق‌ و‬ ‫خۆشەویستی شیعر تەواوی روبەری هەست‌ و نەستی داگیركرد ‌م و ئیتر بوومە دەروێشی تەریقەتی شیعر‪ ،‬ئەوكات‬ ‫نە بەدوای نازناودا دەگەڕام ‌و نە كەسیش بۆی پێشنیاز دەكردم‪ ،‬لەڕاستیدا بە ئەوەندەی فەالفلێك ئەو بابەتەم ال‬ ‫گرنگ نەبوو‪ .‬هەرچۆنێك بێت نازناوی (پاكژ) یان بۆ پێشنیازكردم‌و منیش پێمباش بوو‪ ،‬ئیدی ئەوە بوو بەنازناوی‬ ‫بەندەی خزمەتكار‪ .‬مەال قایەر خوالێیخۆش بێ درواسێ‌و كەسایەتییەكی شیعر دۆست بوو‪ ،‬زۆرجار پێیدەوتم تكایە‬ ‫ئەگەر ئەمجارە كۆڕی شیعرتگرت حەزدەكەم منیش یەكێكبم لە ئامادەبوانی شیعرەكانت‪ ،‬خواكردی كۆڕی شیعریم‬ ‫بۆ بەستراو بەندەش خوالێخۆش بوو مەال قایەرم ئاگاداركردەوە ئەویش لە كورسییەكانی پێشی پێشەوە دانیشتبوو‪،‬‬ ‫ژیاننامەی حەمە پاكژ خوێندرایەوەو حەمە پاكژ شیعری خوێندەوە كۆڕی حەمە پاكژ تەواو بوو مەالش پیرۆزبایی خۆی‬ ‫كردو بەخێر ئۆغری كرد‪.‬‬ ‫نەگبەتی من مەال هەم چاوی كز بوو‪ ،‬هەم گوێی گران بوو‪ .‬دوای دوو رۆژ مەال قایەر بانگی كردمە دوكانەكەیی‬ ‫‌و بەشەرمەوە وتی‪ :‬ئەرێ كاكە پرسیارێك بكەم زویر نابیت؟ منیش وتم‪ :‬نەخێر بۆ زویر دەبم فەرموو‪ .‬مەالش‬ ‫وتی‪ :‬كاكە گیان لەو هەموو ناز ناوە جوانەیا بۆ ئەو نازناوەت بۆ خۆت هەڵبژاردووە‪ .‬ئەوكات كوڕانی گەڕەك‬ ‫بەزۆریی شەوان لە دووكانی مەال قایەر دادەنیشتین‪ .‬وتم‪ :‬كام نازناوە مەالگیان بۆ ئەو نازناوە چییەتی؟ وتی‪ :‬كاكە‬ ‫چۆن چییەتی بانگوش كوا نازناوە (بانگوش زوو لەگەڕەكە كۆنەكانی شاردا خەڵكی بەكرێیان دەگرتن بۆ گێڕانی‬ ‫سەربانەكانیان لەوەرزی باران باریندا) لەگەڵ دەرچوونی ئەو وشەیەدا بەجارێك دە دوانزە كەس دایانە قاقای پێكەنین‪.‬‬ ‫بەڕاستی لەو كاتەدا زۆر تێكچووم‪ ،‬بەجۆرێك بەو سەرمایە هەموو گیانم بوو بەئارەق‪ .‬وتم‪ :‬مەال گیان نازناوەكەم‬ ‫پاكژە نەك بانگوش‪ .‬مەالش هیچ خۆی تێكنەداو وتی‪ :‬ئاها دەباشە وەاڵ بابە من وامزانی بانگوشە‪ .‬نەیوت من گوێم‬ ‫گرانە وتی‪ :‬توومەس من خراپ گوێم لێبووە‪.‬‬ ‫* شاعیر‬

‫نوری كاكە خان‪:‬‬ ‫وامزانی ستایشم دەكات‪ ،‬كەچی تفێكی كردە ناوچەوانم‬ ‫درامای «بووكی ژێر دەواری رەش» یەكێك بوو لە دراما كوردییەكان كە لەساڵی (‪)1984‬دا‪ ،‬لە تەلەفزیۆنی كەركوك‬ ‫پەخشكرا‪ ،‬لەو درامایەدا رۆڵی وەیسەی اللە سەیفوڵاڵم دەبینی‪ ،‬من لە دراماكەدا رۆڵێكی زۆر خراپم دەبینی‪ ،‬رۆڵی‬ ‫شەڕانگێزو جاشم دەبینی! بەڕاستی ئەو رۆڵەم زۆر جوان بەرجەستە دەكرد‪ ،‬ئەوكاتەش هەفتانە لە تەلەفزیۆنی‬ ‫كەركوك پەخش دەكرا‪ .‬رۆژێك بە بەردەم مزگەوتی گەورەدا دەچوومە خوارەوە لەناكاو ژنێك هاتەبەردەمم و وتی‪:‬‬ ‫ئەرێ بەڕاست تۆ بوویت لە تەمسیلەكەی ئەم شەودا شانازت كوشت‪ .‬منیش وتم‪ :‬بەڵێ‪ .‬دووبارەی كردەوەو پێیووتم‪:‬‬ ‫ئەو كچەی ناوی شانازە تۆ كوشتت‪ .‬منیش بە زەردەخەنەیەكەوە وەاڵم دایەوەو وتم‪ :‬بەڵێ راستە ئەوە منم‪ .‬وام‬ ‫زانی دەستخۆشیم لێدەكات یان موناقەشەی رۆڵەكەم دەكات‪ ،‬بەڕاستی نەیهێشت وەاڵمی بدەمەوە تفێكی كردە دەم و‬ ‫چاوم و دەستی كرد بەجنێودان‪ ،‬ئەوەی وتی نەیدەوتەوە‪ ،‬بەردەوام بوو لەسەر جنێودان و بە خێرایی بەالمدا تێپەڕی‬ ‫و رۆیشت‪ ،‬تەنها رێگای ئەوەی نەدا بڵێم دادە گیان ئەوە تەنها كارێكی هونەری بوو‪.‬‬ ‫بەڕاستی منیش زۆر ئیحراج و بێزاربووم بەو تفەی كردیە دەم و چاوم‪ ،‬سەیرێكی ئەمالو ئەوالم كردو چەند‬ ‫كەسێك سەیریان دەكردم‪ ،‬منیش سەری خۆم دانەواندو ئەو ناوەم بەجێهێشت‪.‬‬ ‫* هونەرمەندی شانۆو دراما‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫هونەرمەندانی بێگانە‪ ،‬لە فیلمی كچی كافرۆش‪-‬دا‪ ،‬رۆڵ دەبینن‬

‫‪32‬‬

‫كاركردن لە فیلمی كچی كافرۆش‪ ،‬دەستیپێكردووەو لەئێستا تەنیا كەریم‪ ،‬دەرهێنەری ئەو بەرهەمەو ستاف و ئەكتەرەكانی‬ ‫سەرقاڵی وێنەگرتنی ئەو فیلمەن‪ ،‬بەپێی وتەی دەرهێنەری فیلمەكە بێت لەناو فیلمەكەدا ماچكردنی تێدایە‪ ،‬بەاڵم نازاندرێت‬ ‫ئەو ماچە كچە ئەكتەرە كوردەكان دەیكەن یان بیانییەكان! بەاڵم تەنیا كەریم ئەوەی راگەیاندووە كە بەرهەمەكە كچی‬ ‫بیانیشی تێدایەو رۆڵ دەبینن‪.‬‬

‫هێڵە‬ ‫گەرمەكەی‬ ‫مندااڵن‪..‬‬

‫پڕۆژەی هێڵی فریاكەوتنی منداڵ یەكێكە لە‬ ‫پڕۆژەكانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەاڵیەتی‪،‬‬ ‫بەهاوكاری چەند كۆمپانیایەكی بواری پەیوەندیكردن‬ ‫و چەند رێكخراوێك دایانمەزراندووە‪ ،‬ئەم پڕۆژەیە‬ ‫خزمەتگوزاری رێنومایی دەروونی و كۆمەاڵیەتی‬ ‫و پەروەردەیی و رەفتاری پێشكەش بە مندااڵن‬ ‫دەكات‪ ،‬ئەگەرچی ئەم بیرۆكەو پڕۆژەیە بۆ واڵتی‬ ‫ئێمە نوێیە‪ ،‬بەاڵم هەوڵێكی كەم وێنەشە‪.‬‬ ‫لەم پڕۆژەیەدا هەموو ئاسانكارییەك كراوە بۆ‬ ‫ئەوەی ئەو مندااڵنەی پێویستیان بەم هێڵەیە بتوانن‬ ‫بەبێ‌ كێشە سوودی لێوەربگرن‪ ،‬هێڵە گەرمەكەش‬ ‫ژمارەكەی (‪)116‬و منداڵ دەتوانێت بێ‌ بەرامبەر‬ ‫پەیوەندی بكات‪.‬‬ ‫بەدواداچوونی‪ :‬لەتیف حسێن‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫كچە كوردێك‪ ،‬بەشداری لە فیلمێكی هۆلیوددا دەكات‬ ‫دیالن گوینی‪ ،‬تەمەن (‪ )26‬ساڵ كە كچە كوردێكی باكوری كوردستانەو دایكی خەڵكی شاری بەدلیسی كوردستانی باكورە‪،‬‬ ‫بەشداری فیلمێكی هۆلیود دەكات‪ ،‬بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لەسەر ئەو كچە كوردە باڵوكراوەتەوە دیالن بەشداری لە‬ ‫(‪ )30‬فیلم و دراماو شانۆدا كردووەو ئێستاش بەنیازە بەشداری لە فیلمێكی هۆلیوددا بكات‪.‬‬

‫‪33‬‬

‫مندااڵن لە توندوتیژی و‬ ‫مامەڵەی خراپ دەپارێزێت‬ ‫ك���ەس ن��ات��وان��ێ��ت بچێتە‬ ‫سەنتەرەكە‬ ‫ئەگەرچی لەكاتی سەردانم‬ ‫ب��ۆ ب��ەڕێ��وەب��ەرای��ەت��ی چ��اودێ��ری‬ ‫ك��ۆم��ەاڵی��ەت��ی ب���ە م��ەب��ەس��ت��ی‬ ‫ئامادەكردنی ئەم راپۆرتە‪ ،‬نەمتوانی‬ ‫ئ��ەو شوێنە ببینم كە سەنتەری‬ ‫وەرگرتنی پەیوەندییەكانی مندااڵنە‪،‬‬ ‫بەاڵم هەر زوو ئەوەمزانی لەپێناو‬ ‫پاراستنی نهێنییەكان و راگرەكان‪،‬‬ ‫كەس ناتوانێت بچێتە ئەو شوێنە‪،‬‬ ‫ه���ەروەك���و بێستون محەمەد‬ ‫سەرپەرشتیاری هێڵە گەرمەكەی‬ ‫م��ن��دااڵن پێی وت��م‪ :‬ئ��ەم شوێنە‬ ‫جگە لەسەرەتای كردنەوەی كە‬ ‫وەزی���ری ك��ارو چەند میوانێكی‬ ‫تر بینیویانە‪ ،‬كەسی تر نابێت‬ ‫ئ��ەو شوێنە ببینێت‪ ،‬چونكە‬ ‫ئێمە مەبەستمان خزمەتكردنی‬ ‫مندااڵن و چارەسەركردنی كێشەو‬ ‫گرفتەكانیانەو هەروەها بۆ ئەوەی‬ ‫دڵنیایی بەهەموو الیەكیش بدەین‬ ‫كە هەموو زانیاری و نهێنییەكان‬ ‫الی ئێمە پارێزراوە‪.‬‬ ‫هێڵی گ��ەرم��ی م��ن��دااڵن كە‬ ‫ژمارەكەی (‪ )116‬سەر بە وەزارەتی‬ ‫ك��ارو ك��اروب��اری كۆمەاڵیەتی و‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری‬ ‫و گەشەپێدانی كۆمەاڵیەتییە‪،‬‬ ‫ئامانج لەم هێڵە پێشكەشكردنی‬ ‫رێنومایی دەروونی و كۆمەاڵیەتی‬ ‫و پ���ەروەردەی���ی و رەفتارییە‬ ‫ب��ە م��ن��دااڵن و رێنیشاندەریانە‬ ‫ل��ە كێشەو گرفتەكانیان‪ .‬جگە‬ ‫لەوە‪ ،‬ئەم هێڵە دەیەوێت پردی‬

‫مندااڵن بكرێت‪ ،‬هێڵە گەرمەكەی‬ ‫م��ن��دااڵن ل��ەڕێ��گ��ەی پەیوەندیی‬ ‫تەلەفۆنییەوە خزمەتگوزارییەكانی‬ ‫خ��ۆی پ��ێ��ش��ك��ەش��دەك��ات‪ ،‬دوای‬ ‫پەیوەندییەكە ئەو كێشانەی كە‬ ‫پێویستیان بەچارەسەری تر هەیەو‬ ‫پەیوەندیی بە دامەزراوەی ترەوە‬ ‫هەیە ئەم هێڵە گەرمە لەڕێگەی‬ ‫دامەزراوە جیاوازەكانەوە كێشەكان‬ ‫چارەسەر دەكات‪ ،‬هەر بۆ ئەوەی‬ ‫هێڵەكە زیاتر بناسرێت‪ ،‬لەڕێگەی‬ ‫پەیوەندی لەنێوان سەرجەم ئەو پۆستەرو سەردانكردنی دامەزراوە‬ ‫دەزگاو دامەزراوانە دروست بكات پەروەردەییەكان و شوێنەكانی ترو‬ ‫كە لەبواری مندااڵندا كار دەكەن‪ ،‬میدیاكانەوە كاری بۆ دەكرێت‪.‬‬ ‫لە هەمووشی گرنگتر ئەم هێڵە‬ ‫ك��اردەك��ات بۆ چارەسەركردنی‬ ‫بیرۆكەی دامەزراندنی هێڵەكە‬ ‫ك��ێ��ش��ەو گ��رف��ت��ەك��ان��ی م��ن��دااڵن‬ ‫س���ەب���ارەت ب���ە ب��ی��رۆك��ەو‬ ‫بەهەماهەنگی سەرجەم دامەزراوە دام����ەزران����دن����ی ئ����ەم ه��ێ��ڵ��ە‪،‬‬ ‫حكومی و نا حكومییەكان‪.‬‬ ‫س��ەرپ��ەرش��ت��ی��اری هێڵی گەرمی‬ ‫ئ������ەم ه���ێ���ڵ���ە ل����ەالی����ەن م��ن��دااڵن‪ ،‬ت��وێ��ژەرو دەروون��ن��اس‬ ‫چ��ەن��د ت���وێ���ژەرو ك��ارم��ەن��دێ��ك بێستوون محەمەد‪ ،‬بەمشێوەیە‬ ‫بەڕێوەدەبرێت كە سەرجەمیان بۆ «كەپر» دواو وتی‪ :‬سەرەتای‬ ‫بە بەشداریكردنیان لەخول و بیرۆكەی دامەزراندنی ئەم هێڵە‬ ‫وۆركشۆپی تایبەتی لە دەرەوەو بۆ ساڵی (‪ )2008‬دەگەڕێتەوەو بۆ‬ ‫ن��اوەوەی كوردستان راهێنراون‪ ،‬ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەگەڵ‬ ‫ب��ۆ ئ���ەوەی بتوانن بەباشترین یونسێف كرا‪ ،‬پاشان لیژنەیەك بۆ‬ ‫شێواز وەاڵم��ی پەیوەندییەكانی دامەزراندنی ئەم هێڵە دروستكراو‬ ‫م��ن��دااڵن ب��دەن��ەوەو چ��ارەس��ەری بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ سەردانی واڵتی‬ ‫گونجاویشیان پێبدەن‪ ،‬هەرچەندە ئەردەن‪-‬مان كرد بۆ بەشداریكردن‬ ‫هێشتا ئ��ەم هێڵە ل��ەس��ەرەت��ای لە وۆركشۆپێك سەبارەت بە هێڵی‬ ‫كاركردنیدایەو هێشتا ناتوانێت گ��ەرم��ی م��ن��دااڵن‪ ،‬ئ��ەم هێڵەش‬ ‫(‪ )24‬كاتژمێر كراوە بێت‪ ،‬بەاڵم هێڵێكی گشتگیرەو زیاتر لە (‪)150‬‬ ‫لەو ماوە كەمەی كە كاتی دەوامی واڵتی دونیا بوونی هەیە‪.‬‬ ‫ئاساییە‪ ،‬تواندراوە رێژەیەكی زۆر‬ ‫ئەو توێژەرە ئەوەشی وت‪:‬‬ ‫پەیوەندی وەربگیرێت و خزمەتی ه��ەر ل��ەوێ‌ لەگەڵ ت��ۆڕی هێڵی‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫الواندنەوەیەك بۆ كاوە گەرمیانی‬

‫‪34‬‬

‫هونەرمەندی بەتوانای كورد بەرهەم حەسەن‪ ،‬بەالواندنەوەیەك بۆ شەهیدكردنی كاوە گەرمیانی‪ ،‬گوێگرانی دەتاسێنێ‪،‬‬ ‫لەچەند رۆژی راب��ردووداو لەدرێژەی كاردانەوەكانی شەهیدكردنی كاوە گەرمیانیدا‪ ،‬بەرهەم حەسەن لەڕێگەی پەیجی‬ ‫تایبەتی خۆیەوە الواندنەوەیەكی خۆی بۆ كاوە گەرمیانی دەڵێت و باڵوی دەكاتەوە‪.‬‬

‫فریاكەوتنی مندااڵن قسەمان كردو‬ ‫ئێستا ئەم هێڵە بەشێكە ل��ەوان‪،‬‬ ‫لەو وۆركشۆپەدا دیراسەی هەموو‬ ‫بابەتەكان ك��راو بۆمان دەرك��ەوت‬ ‫كە ئێمە دەتوانین ئ��ەو هێڵە لە‬ ‫كوردستاندا دابمەزرێنین‪ ،‬پاش‬ ‫هاتنەوەمان لەو وۆركشۆپە لەگەڵ‬ ‫وەزارەتی كار قسەمان كردو بڕیاری‬ ‫دامەزراندنی دراو لیژنەیەكی بۆ‬ ‫پێكهێندرا لە سلێمانی و هەولێرو‬ ‫ده��ۆك و نوێنەری وەزارەت��ی��ش‬ ‫خۆی‪ ،‬دوای هەموو ئەوانە دەستكرا‬ ‫بە كاركردن بۆ دامەزراندنی ئەو‬ ‫هێڵەو سەرەتاش لەگەڵ كۆمپانیاكانی‬ ‫تەلەفۆن پەیوەندی و قسەمان كرد‪،‬‬ ‫ئەوكاتەش ئاسیاسێڵ و كوردتێل‬ ‫و ك��ۆڕەك و موبیتێل و ن��ەورۆز‪،‬‬ ‫خۆشبەختانە پ��اش گفتوگۆكردن‬ ‫ئەوان رازی بوون كار لەگەڵ ئەم‬ ‫پڕۆژەیەدا بكەن‪ ،‬ئەمەش جێگەی‬ ‫رێزو پێزانینە كە ئەو كۆمپانیایانە‬ ‫بێ‌ بەرامبەر ئەم پەیوەندیانەیان‬ ‫دابینكردو هەر منداڵێك پەیوەندی‬ ‫بەم هێڵەوە بكات بێ‌ بەرامبەرە‪.‬‬ ‫س��ەب��ارەت بە ژم��ارەك��ەش كە‬ ‫(‪)116‬ی���ە‪ ،‬سەرپەرشتیاری هێڵەكە‬ ‫رای��گ��ەی��ان��د‪ :‬ئێمە دەم��ان��ت��وان��ی‬ ‫ژمارەیەكی زۆرتر دابنێین كە (‪)5‬‬ ‫ژمارەیی یان (‪ )6‬ژمارەیی بێت‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم بۆمان دەرك��ەوت كە ئەوە‬ ‫بۆ منداڵ قورسە‪ ،‬بۆیە هەوڵماندا‬ ‫ژمارەیەكی زۆر ئاسانتر هەڵبژێرین‪،‬‬ ‫ئ��ەوەب��وو ل��ەگ��ەڵ كۆمپانیاكانی‬ ‫تەلەفۆن لەوبارەیەوە قسەمان كردو‬ ‫ئەوانیش الی خۆیانەوە ژمارە (‪)116‬‬ ‫یان تەرخانكرد بۆمان‪.‬‬ ‫كاتی پەیوەندییەكان‬ ‫ج��گ��ە ل�����ەوەی ئ����ەم هێڵە‬ ‫پێشوازییەكی ب��اش��ی ل��ێ��ك��راوەو‬ ‫بەكارێكی پێویست زان���راوە كە‬ ‫ئ��ام��ان��ج��ەك��ەی پێشكەشكردنی‬ ‫خ��زم��ەت��گ��وزاری ك��ۆم��ەاڵی��ەت��ی و‬ ‫دەروونییە‪ ،‬بەاڵم كاتی دەوامكردنی‬ ‫كارمەندەكانی ئەم شوێنە تاڕادەیەك‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬

‫رەخ��ن��ەی لێگیراوە‪ ،‬لەبەرئەوەی‬ ‫زۆرێ��ك پێیوایە دەبوایە ئەم هێڵە‬ ‫ب���ەردەوام ببوایەو (‪ )24‬كاتژمێر‬ ‫كاری بكردایە‪ ،‬لەوبارەیەوە بێستون‬ ‫م��ح��ەم��ەد س��ەرپ��ەرش��ت��ی��اری هێڵە‬ ‫گەرمەكە بەمشێوەیە وەاڵمی دایەوەو‬ ‫وتی‪ :‬ئەمە بابەتە پەیوەندی بە توانای‬ ‫كارمەندەكانەوە هەیە‪ ،‬نابێت بیرمان‬ ‫بچێت ئەم هێڵە وەكو ئیسعاف و‬ ‫جی سی سی نییە كەسێك تەلەفۆنێك‬ ‫بكات و ئێمەش وەاڵمێكی كورتی‬ ‫بدەینەوە‪ ،‬ئێمە لێرە ب��ەو ژم��ارە‬ ‫كەمەی توێژەران كە هەمانە هەر‬ ‫ئەوەندە دەتواندرێت لەم قۆناغەدا‬ ‫كار بكات‪ ،‬چونكە كارەكانی هێڵەكە‬ ‫نابێت پەلەی تیا بكرێت و هەروا‬ ‫سەرپێی بێت‪ ،‬ئێمە دەبێت گوێ لە‬ ‫مندااڵن بگرین و رێنوماییان بكەین‬ ‫و كێشەكانیان چارەسەر بكەین‪ ،‬خۆ‬ ‫ئەگەر بە ئێمەش چارەسەر نەبوو‪،‬‬ ‫ل��ەگ��ەڵ (‪ )76‬دام�����ەزراوەی ت��ردا‬ ‫پەیوەندیمان هەیەو لەڕێی ئەوانەوە‬ ‫ك��ێ��ش��ەك��ان چ���ارەس���ەر دەك��ەی��ن‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم ناشمەوێت ئ��ەوە بشارمەوە‬ ‫كاتەكە كەمە‪ ،‬لە (‪)9‬ی بەیانی بۆ‬ ‫یەكی نیوەڕۆ ئێمە پەیوەندییەكان‬ ‫وەردەگ��ری��ن و دوای ئ��ەو كاتەش‬ ‫ئ��ەگ��ەر منداڵێك پەیوەندیكرد‬ ‫نامەیەكی دەنگیمان داناوەو ئەوەی‬ ‫پێدەڵێت كە كاتی پەیوەندی چۆنە‪،‬‬ ‫ئەمە بۆ ئەم قۆناغە‪ ،‬بەاڵم دوای‬ ‫ماوەیەك و دوای دیراسەكردن و‬ ‫سەیركردنی ئیمكانیاتی خۆمان رەنگە‬ ‫بتوانین كارەكانمان فراوانتر بكەین‪،‬‬ ‫بیریشمان نەچێت كارى ئێمە لەم‬ ‫كاتەدا پەیوەندی وەرگرتن نییە‪،‬‬ ‫بەڵكو سەردانكردنی قوتابخانەكان و‬ ‫شوێنەكانی تر دەكەین بۆ ناساندنی‬ ‫هێڵەكە و پۆستەرو لیفلێتی تایبەت بە‬ ‫هێڵەكە باڵودەكەینەوە‪ ،‬جگە لەوەش‬ ‫هەركاتێك خ��ول و وۆركشۆپی‬ ‫ت��ای��ب��ەت ب���ەم خ��زم��ەت��گ��وزاری��ی��ە‬ ‫كۆمەاڵیەتی و دەروونییە لەدەرەوەو‬ ‫ناوەی كوردستان پێكبێت بەشداری‬ ‫تێدا دەكەین‪.‬‬


‫پەیكەرێك بۆ هەڵەبجە دروست دەكرێت‬ ‫لە كۆنفرانسی سااڵنەی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایدا بڕیاردرا پەیكەرێك بۆ هەڵەبجە بكرێ و لەناو ئۆفیسی رێكخراوی‬ ‫(‪ )OPCEW‬لەواڵتی هۆڵەندا دابندرێت‪ ،‬ئەو كۆنفرانسە بە بەشداری (‪ )102‬واڵتی جیهان بەڕێوەچوو‪ ،‬لەو كۆنفرانسەدا‬ ‫بڕیاردرا لە ئایندەیەكی نزیكدا بۆ ئامادەكاری و بۆ دانانی ئەو پەیكەرە كاری جددی بكرێت‪ ،‬چونكە دەبێت پێش (‪)3-16‬‬ ‫یادی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەو پەیكەرە لەواڵتی هۆڵەندا دابنرێت‪.‬‬

‫‪35‬‬

‫توانای هێڵەكە‬ ‫جگە لەوەی هێڵەكە بۆ منداڵ‬ ‫تەرخانكراوەو كاتی پێویست بە‬ ‫منداڵەكە دەدرێت قسە لەسەر ئەو‬ ‫بابەتە بكات كە خۆی دەیەوێت‪،‬‬ ‫پاشان وەاڵم و زانیاری و رێنومایی‬ ‫تایبەتی پێدەدرێت‪ ،‬هەروەها دایك‬ ‫و باوكیش دەتوانێت بۆ پرسیاركردن‬ ‫و وەرگ��رت��ن��ی رێ��ن��وم��ای��ی لەسەر‬ ‫منداڵەكانیان پەیوەندی بكەن‪ ،‬هەموو‬ ‫ئەو كارانەش بە چەند كارمەندێكی‬ ‫كەم ئەو كارانە دەكەن كە ژمارەیان‬ ‫(‪ )7‬ك��ارم��ەن��دە ك��ە (‪ )5‬كەسیان‬ ‫توێژەری كۆمەاڵیەتی و دەروونین‪،‬‬ ‫ئەمە لەكاتێكدایە ژمارەیەكی زۆر لە‬ ‫توێژەرانی كۆمەاڵیەتی و دەروونی‬ ‫دانەمەزراون بۆ ئەم كارەش پێویستی‬ ‫زی��ات��ری بە ت��وێ��ژەر هەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫وەكو سەرپەشتیاری هێڵەكە ئاماژەی‬ ‫بۆ كرد بۆ ئەو قۆناغە تاڕادەیەك‬ ‫پێویستییەكان پڕكراونەتەوە‪ ،‬بەاڵم بۆ‬ ‫كارەكانی داهاتوو پاش دیراسەكردن‬ ‫دەت���وان���درێ���ت س�����وودی زی��ات��ر‬ ‫لەتوێژەرانی كۆمەاڵیەتی و دەروونی‬ ‫وەربگیرێت‪ ،‬ئەمەش ئەگەر بێت و‬ ‫دەوامی كاركردنمان زیاد بكرێت‪.‬‬ ‫بەكارهێنەرانی هێڵی گەرم‬ ‫ل��ەس��ەر پ��ێ��ش��وازی م��ن��دااڵن‬ ‫و بەكارهێنانی ئ��ەو هێڵەیە‪،‬‬ ‫سەرپەرشتیاری هێڵەكە بێستوون‬ ‫محەمەد‪ ،‬وتی‪ :‬پێشوازییەكی باش‬ ‫ل��ەم هێڵە ك���راوەو ئێمە ئاماری‬ ‫تایبەتیمان هەیە‪ ،‬لێرە س ‌ێ ئاماری‬ ‫تایبەتیمان هەیە‪ ،‬یەكێكیان ئەوەیە‬ ‫كە لەو ماوەیەدا (‪ )1200‬پەیوەندی‬ ‫ك��راوە‪ ،‬لەو ژمارەیە (‪ )600‬كەس‬ ‫وەاڵمی دراوەتەوە‪ ،‬لەو ژمارەیەش‬ ‫هەیە نوكەی ك���ردووە هەیە بۆ‬ ‫راب��واردن كردوویەتی‪ ،‬هەیە تەنها‬ ‫بۆ ناساندن بووە هەشبووە بێدەنگ‬ ‫ب��ووە‪ ،‬لەو ژمارەیەش (‪)100 -90‬‬ ‫كەسی كێشەی ه��ەب��ووەو كەیس‬ ‫بوون الی ئێمە‪.‬‬ ‫س���ەب���ارەت ب���ەو ك��ەس��ان��ەی‬

‫ك��ە خ��ەت��ەك��ە م��ەش��غ��وڵ دەك���ەن‬ ‫ب��ۆ راب����واردن تەلەفۆن دەك��ەن‪،‬‬ ‫سەرپەرشتیاری هێڵەكە ئ��ەوەی‬ ‫راگەیاند‪ :‬ئەو كەسانەی بزانین بۆ‬

‫راب��واردن تەلەفۆن دەكەن و نوكە‬ ‫دەكەن و خەتەكە مەشغوڵ دەكەن‪،‬‬ ‫ئەگەر بۆ چەند جارێك دووب��ارە‬ ‫بوویەوەو زانرا بۆ ئەوە تەلەفۆن‬

‫دەكات‪ ،‬ئەوا ئێمە بەپێی سیستمی‬ ‫هێڵەكە دەیخەینە لیستی رەشەوەو‬ ‫ئیتر ناتوانێت جارێكی تر پەیوەندی‬ ‫بە (‪)116‬وە بكات‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫هەركارێك بكەیت ئەزموونی نوێت پێدەدات‬

‫‪36‬‬

‫تەالر هیرانی‪ ،‬شانۆكار بۆ كەپر‪:‬‬ ‫ئەگەر هەموو شانازی دنیا بەبابمەوە بكەم هێشتان‬ ‫ناتوانم بەقەدەر یەك پەنجەی دایكم خۆشم بوێ‬ ‫تەالر هیرانی‪ ،‬شانۆكارو ئەكتەرێكی بوێری ناو‬ ‫دراما كوردییەكانە‪ ،‬هەمیشە ویستوویەتی لەمپەڕەكان‬ ‫تێكبشكێنێت و لە دەرگای حەرامكراوەكان بدات‪.‬‬ ‫ئەم شانۆكارە كاری بۆ ئەوەش كردووە كە تێكەاڵوی‬ ‫هونەری شانۆی خۆرئاوا ببێ و وەكو خۆی باسی‬ ‫دەكات تا لەگەڵ گروپێك جێ پەیدا دەكەی سەبری‬ ‫ئەیوبی دەوێ‪ .‬لەم چاوپێكەوتنەدا كە «كەپر»‬ ‫لەگەڵیدا بە ئەنجامیگەیاندووە باس لەو قۆناغە دەكات‬ ‫كە كەسێكی تێدا خۆشویستووە‪ .‬وەكو خۆی دەڵێت‪:‬‬ ‫هەشت مانگ یەكتریمان خۆشدەویست و كەسمان‬ ‫هیچمان نەدەوت‪..‬‬ ‫سازدانی‪ :‬ژیار عزەدین‪ -‬هەولێر‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬

‫«كورد‪،‬سینەمای نییە»‬


‫‪37‬‬ ‫شانۆكارێك زۆربەی شانۆكارانی كوردستان بە شانۆكار نازانێت!‬ ‫* لەو سەفەرەت بۆ كوردستان‬ ‫تەنیا ئامانجت بەشداریكردن بوو لە‬ ‫دیداری خانمانی شانۆكار یان كاری‬ ‫تریشت بەدەستەوەبوو؟‬ ‫ ئامانجی یەكەمم هەر ئەوە‬‫بوو كە بەشداربم لە یەكەم دیداری‬ ‫خانمانی شانۆكار‪ ،‬ب��ەاڵم دی��ارە لە‬ ‫سەفەرێكی وادا كارو وردە پڕۆژەی‬ ‫تریش لە زەینی م��رۆڤ��دا دروس��ت‬ ‫دەب���ن‪ ،‬ئ��ەوی��ش ب��ەردەوام��ی دان��ە‬ ‫بەنمایشی ئەو شانۆیانەی لە شوێنی‬ ‫دیكە نمایشم ك��ردوون‪ .‬بۆ نموونە‬ ‫نمایشی (ژن��ەك��ەی ئ��ەو م��اڵ��ە) كە‬ ‫دووس��اڵ دەبێ پێشكەشم ك��ردووە‪،‬‬ ‫ئێستا بەنیازم لە ك��ەالرو خانەقین‬ ‫نمایشی بكەمەوە‪.‬‬ ‫* دیداری ژنانی شانۆكارت چۆن‬ ‫پێوانە كرد؟ ئایا ئامانجی سەرەكی‬ ‫دیدارەكە چی بوو؟‬ ‫ زۆر ئاماج هەبوون‪ ،‬بەاڵم لە‬‫هەموویان گرنگتر ئەوە بوو كە ژنی‬ ‫شانۆكار مافی هەبێت‪ .‬بچوكترین‬ ‫شت‪ ،‬داوای ئەوەمان كردووە كە شانۆ‬ ‫بۆ ئێمەی ژن ببێتە پیشە‪ .‬ناتوانین‬ ‫ب��ەزۆرب��ەی شانۆكارانی كوردستان‬ ‫بڵێیت شانۆكار! چونكە شانۆ نەبۆتە‬ ‫پیشەیان‪ .‬بەاڵم ژن زیاتر پاڵەپەستۆی‬ ‫لەسەرە‪ ،‬بۆ نموونە رەنگە ژن مامۆستا‬ ‫بێت و كاری ناو ماڵیش بكات و پاشان‬ ‫بێت شانۆش بكات‪ ،‬جا دەب��ێ ئەم‬ ‫كارانە چ فشارێك بخەنەسەر ئەو ژنە‪.‬‬ ‫* توانیتان لەو دی��دارەدا‪ ،‬هێڵە‬ ‫سەرەكییەكانی ئامانجەكانتان رابكێشن‬ ‫و بیكەنە پڕۆژەیەكی نووسراو؟‬ ‫ بەرنامەیەكی وامان داڕشتووەو‬‫زۆر بەوردیش قسەو كارمان لەسەر‬ ‫ك��رد‪ ،‬بڕوابكە جگە ل��ەوەی رۆژان��ە‬ ‫سیمینارو م��ون��اق��ەش��ەم��ان دەك��رد‬ ‫شەوانیش تا درەن��گ دادەنیشتین‬ ‫قسەمان لەسەر دەك��رد تا بگەینە‬ ‫ئەنجامی وردت���ر‪ .‬شتەكانمان زۆر‬ ‫ب��ەوردی داڕشتووە‪ ،‬وای بۆ دەچم‬ ‫ئەگەر الیەنی پەیوەست بەم بابەتەوە‬ ‫كارەكەمان بۆ بكەن‪ ،‬رەنگە‬ ‫گۆڕانكاری باش‬

‫بكەین ل��ەو ب��واران��ەی كە قسەمان‬ ‫لەسەر كردووە‪.‬‬ ‫* لە فیستیڤاڵی گوڵە مێخەك‪-‬دا‪،‬‬ ‫وەك باشترین ئەكتەر خەاڵت كرای‬ ‫بەبۆنەی شانۆگەری (ژنەكەی ئەو‬ ‫ماڵە) ئەو شانۆیە چ كەسایەتییەكی‬ ‫نوێی بۆ تۆ دروستكرد؟‬ ‫ هەركارێك بیكەی ئەزموونی‬‫نوێت بۆ دادەن��ێ��ت و شتی نوێت‬ ‫فێر دەك���ات‪ ،‬ژن��ەك��ەی ئ��ەو ماڵە‬ ‫تایبەتمەندی هەبوو‪ ،‬ئەویش ئەوە‬ ‫بوو كە بابەتێكی زەقی ناو كۆمەڵگای‬ ‫بەشێوەیەكی كۆمیدی لەسەر زاری‬ ‫ژنێكەوە دەگ��واس��ت��ەوە‪ ،‬پێشتریش‬ ‫شتی وا نەكرابوو‪ ،‬دواتریش میتۆدو‬ ‫بەكارهێنانی ج���ۆری نواندنەكە‬ ‫سەرنجی خەڵكەكەی زیاتر راكێشا‪،‬‬ ‫ئەوەی لەسەر من بوو وەك ئەكتەرێك‬ ‫ئەنجاممدا‪ ،‬لەوێش لیژنەیەك هەبوو‬ ‫بڕیاریان لەسەر باشترین دەدا‪.‬‬ ‫* لە شانۆی ئیرتیجالی لەگەڵ‬ ‫گروپێكی سویدی كار دەكەی‪ ،‬چۆن‬ ‫لەگەڵ ئەو گروپە كەوتیتە كار؟‬ ‫ لەڕێگای ئەو دەزگایەی كار بۆ‬‫خەڵك و خەڵك بۆ كار دەدۆزێتەوە‪،‬‬ ‫پەیوەندیم بەو تیپەوە كرد كە داوایان‬ ‫كردبوو پێویستیان بە ئەكتەرێكی‬ ‫ژنی سەر رەش هەیە بۆ تیپەكەیان‪،‬‬ ‫چونكە بڵێی و نەڵێی ئەگەر باشترین‬ ‫زم��ان بزانی و باشترین ئەكتەریش‬ ‫بیت ئێمە ه��ەر س��ەر رەش��ی��ن! تا‬ ‫لەوێش لە گروپێك جێ پەیدا دەكەی‬ ‫سەبری ئەیوبی دەوێ‪ ،‬هەرچەندە‬ ‫ئەو واڵتانە وای دادەنێن كە ئەوان‬ ‫ت���ەواو دیموكراتین‪ ،‬ب���ەاڵم بی‬ ‫گومان ئێمە جیاوازیمان هەیە‪،‬‬ ‫ئەگەر بێت و (‪ )10‬س��اڵ تا‬ ‫(‪ )20‬ساڵیش نمایش بكەم‬ ‫رەنگە دەوری (ئۆبیلیا)‬ ‫م نەدەنێ لە هاملێت‪،‬‬ ‫ه��ەت��ا ئ��ەك��ت��ەرێ��ك��ی‬ ‫س����وی����دی ه��ەب��ێ��ت‬

‫نایدەنە من‪ .‬ئیتر كە بوومە ئەندامی‬ ‫ئ��ەو گروپە ئیرتیجالییە لە سوید‬ ‫ئەزمونێكی زۆر باشبوو‪ ،‬دكتۆر‬ ‫فازیل‪-‬یش زۆر هاوكارم بوو‪ .‬خۆشم‬ ‫لەو میتۆدەدا دەبینمەوە‪ ،‬چونكە‬ ‫ئ���ازادی ت���ەواوم دەدات���ێ ل��ە كاتی‬ ‫نواندندا‪ .‬ئەو شێوازەش ئاسان نییە‪،‬‬ ‫چونكە پێویستت بەڕۆشنبیرییەكی‬ ‫گشتی فراوان هەیە‪ ،‬لەگەڵ نواندنێكی‬ ‫شایستەو زانینی ئەو تەكنیكانەی كە لە‬ ‫شانۆی ئیرتیجالیدا هەیە‪.‬‬ ‫* چۆن لە فیلمی هیوا وەك‬ ‫یەكەم ئەزموونی سینەمایی بەشدار‬ ‫بووی‪ ،‬یان چۆن بڕیارتدا لە شانۆوە‬ ‫بۆ سینەما؟‬ ‫ ش���ان���ۆو درام�����او سینەما‬‫هەموویان ئەندامی یەك خێزانن‪،‬‬ ‫ب���ەاڵم ش��ان��ۆ دای��ك��ی هەموویانە‪.‬‬ ‫چونكە شانۆ راستەخۆیەو گەرموگوڕی‬ ‫تێدایە‪ .‬زۆرج��ار ئەگەر ئەكتەرێكی‬ ‫باشیش بیت بەخت یاوەرت نابێت‪،‬‬ ‫بەاڵم لەوەرگرتنی ئەو رۆڵ��ەدا من‬ ‫بەخت یاوەرم بوو و توانیم‬ ‫وەریبگرم‪ ،‬كە لە‬ ‫ن���ێ���وان (‪)40‬‬ ‫ژن������دا م��ن‬ ‫ئەو رۆڵەم‬ ‫وەرگ����ت‪،‬‬ ‫چ���ون���ك���ە‬ ‫ج��������اری‬ ‫واه��ەی��ە‬

‫دەكرێت تۆ باشترین بیت و رۆڵەكەشت‬ ‫ب��ەر ن��ەك��ەوێ‪ .‬ئ��ەو فیلمە مەجالی‬ ‫نواندنی زۆر تێدابوو بەمەشیان زۆر‬ ‫دڵخۆشبووم‪ .‬هەموو كارێكیش بە‬ ‫چاك و خراپەوە بۆ بكەرەكەی دەبێتە‬ ‫ئەزموونێك‪.‬‬ ‫* پێتوایە سینەمای كوردیمان‬ ‫ه��ەی��ە؟ ی��اخ��ود چ��ەن��د فیلمێكی‬ ‫سینەماییمان هەیە؟‬ ‫ نیمانە‪ ..‬ئێمە تەنیا هەوڵی‬‫سینەماییمان هەیە! ئەو فیلمانەی كە‬ ‫هەن تەنیا وەكو هەوڵ دەیانبینم‪.‬‬ ‫* ئەی درام��ای كوردی تا كوێ‬ ‫بڕی كردووە؟‬ ‫ پێموایە سینەما بەو حاڵەشیەوە‬‫هێشتا لە دراما باشترە! هیچیان لەو‬ ‫حاڵەدا نین شانازیان پێوەبكەین‪.‬‬ ‫* پێتوایە خ��ەت��ای كێیە؟ كە‬ ‫بارودۆخی سینەماو درام��ا خراپە؟‬ ‫دەسەاڵتە‪ ،‬یان گروپە هونەرییەكانن‪،‬‬ ‫سینەماكارانن‪ ،‬یان نەبوونی كۆمپانیای‬ ‫فیلمسازییە‪ ،‬ی��ان كەمتەرخەمی‬ ‫حكومەتە كە بۆشایی كۆمپانیاكان‬ ‫پڕناكاتەوە؟‬ ‫ ه���ەر ه��ەم��ووی��ان��ن‪،‬‬‫سینەماو دراما هێشتا نەبوونەتە‬ ‫پیشەسازی‪ ،‬دوات��ری��ش بە‬ ‫ئەقڵێكی باشی پێویست كار‬ ‫بۆ بەرەوپێشبردنی سینەماو‬ ‫دراما نەكراوە كە دەكرا بە‬ ‫خەمخۆریی و دڵسۆزییەكی‬ ‫باشتر كار بۆ ئەمە بكەن‪.‬‬ ‫ب������ەاڵم ب����ەداخ����ەوە‬ ‫زۆرب��ەی��ان‬ ‫ز یا تر‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫‪38‬‬ ‫بیرلەوە دەكەنەوە گیرفانیان پڕبێت‬ ‫بەر لەوەی بیر لە چۆنێتی سەركەوتنی‬ ‫بەرهەمەكە بكەنەوە‪.‬‬ ‫* دەم�����ەوێ ب��اس��ی فیلمی‬ ‫خۆشەویستییە راستەقینەكەی تۆو‬ ‫دارا‪-‬ی ه��اوس��ەرت بكەین كە‬ ‫یەكترتان خۆشدەویست و شەرمتان‬ ‫دەكرد باسی بكەن‪ ،‬كێ كوتەكی ئەو‬ ‫شەرم و بێدەنگییەی شكاند؟‬ ‫ دارا‪.‬‬‫* چۆن؟‬ ‫ هەشت مانگ بوو یەكترمان‬‫خ���ۆش���دەوی���س���ت و ك��ەس��م��ان‬ ‫هیچمان ن��ەدەوت‪ ،‬ب��ەاڵم لە چاوی‬ ‫هەردووكمانەوە دیاربوو‪ .‬دارا لەسەر‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬

‫سەفەركردن بوو منیش خوشكەكەم‬ ‫پێووتم كەسێك داوای تۆ دەكات كە‬ ‫لە ئەڵمانیا دەژی‪ ،‬ئەوكاتە من لە‬ ‫دارا نا ئومێد بوو بووم‪ ،‬چونكە ئەو‬ ‫قسەی نەدەكرد‪ .‬منیش نەمدەویست‬ ‫بەخۆم بیدركێنم‪ ،‬چونكە ئەوكاتە‬ ‫وەكو ئێستا بیرم نەدەكردەوە ئەگینا‬ ‫ب��ەخ��ۆم پێم دەوت‪ .‬ب���ەاڵم دارا‬ ‫پێش رۆیشتنی بۆ سەفەر كە چووە‬ ‫دەرەوەی واڵت‪ ،‬هاتە الم و دانیشتین‬ ‫ه��ەن��دێ��ك هێڵی راك��ێ��ش��ان وت��ی‪:‬‬ ‫خۆشەویستی لێرە هەتا ئێرە سنووری‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم خۆشەویستی من لێرەوە‬ ‫دەستپێدەكات و نازانم بەرەو كوێش‬ ‫دەڕوات‪ .‬ئ��ێ��وارەی��ەك��ی پ��ای��ز بوو‬

‫ئەوكاتەی قسەمانكرد‪ ،‬منیش پێموت‪:‬‬ ‫هەولێری ئەگەر كەسێكیان خۆشویست‬ ‫ئاوا ئەزیەتی دەدەن؟! وتی‪ :‬راست‬ ‫دەك��ەی‪ ،‬من چیبكەم تا باری ئەو‬ ‫ئازارە راستكەمەوە؟ وتم‪ :‬بڕۆ قسە‬ ‫لەگەڵ براكەم بكە‪ .‬من مەبەستم ئەوە‬ ‫نەبوو بچێتە الی براكەم و قسەی‬ ‫لەگەڵ بكات‪ ،‬ئیدی ئ��ەو هەڵساو‬ ‫چاكەتەكەی هەڵگرت و رۆیشت‪ .‬وتم‪:‬‬ ‫بۆ كوی دەچ��ی؟ وت��ی‪ :‬دەچ��م قسە‬ ‫لەگەڵ كارزانی برات دەكەم‪ .‬منیش‬ ‫پێكەنیم و كوتەكەكەمان وەشاند‪.‬‬ ‫* تۆ لە رانیە لە دایكبووی كەچی‬ ‫نازناوەكەت هیرانییە‪ ،‬ئەمە بۆ؟‬ ‫‪ -‬هیران زێدی باپیرمە‪ ،‬چونكە‬

‫بابیشم لەوێ لەدایك نەبووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫زۆر شانازی بە هیرانەوە دەكەم‪ .‬با‬ ‫شتێكت هەر بۆ نوكتە بۆ باس بكەم‪،‬‬ ‫فرمێسك عەبدولڕەحمان نوكتەیەكی‬ ‫لەسەرم دروستكردووە‪ ،‬دەڵێ‪ :‬تەالر‬ ‫ئەوەندە حەزی لە هیرانە ئەگەر لە‬ ‫هەولێرەوە بمانەوێ بچینە بەغدا‬ ‫ت��ەالر دەڵێت توخوا با بە هیراندا‬ ‫بڕۆین‪ .‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا رانیەشم‬ ‫بەقەد ئەو نازناوە خۆشدەوێ‪.‬‬ ‫* لە منداڵیدا لە تیپی مۆسیقای‬ ‫مندااڵنی رانیە بووی‪ ،‬بۆ وازت لە‬ ‫مۆزیك هێنا؟‬ ‫ هەستم كرد بوارێكی تر هەیە‬‫زیاتر خۆمی تێدا دەبینمەوە‪ ،‬كە‬ ‫ئەویش نواندنە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر ئەقڵی‬ ‫ئێستام هەبوایە لەویش ب��ەردەوام‬ ‫دەبووم‪ ،‬چونكە لە هەموو دنیا شانۆو‬ ‫دراما لەگەڵ مۆزیك پێكەوە بەندن‪.‬‬ ‫* لە خانەوادەكەتدا چەند كەس‬ ‫بەشداری كاری هونەریان هەیە؟‬ ‫ هەر هەموویان‪ ..‬هەریەكەو‬‫بەگوێرەی ب��وارو ت��وان��ای خۆمان‪.‬‬ ‫تەنانەت شەهید ك���اوە‪-‬ی براشم‬ ‫وەك باسی دەك��ەن‪ ،‬لە شاخ و لە‬ ‫سەردەمی پێشمەرگایەتیدا‪ ،‬هەمیشە‬ ‫كۆڵەپشتەكەی كتێبی ت��ێ��داب��ووە‪،‬‬ ‫خوناو‪-‬ی خوشكیشم كە جوانەمەرگ‬ ‫بوو ئەویش شاعیرێكی هەست ناسك‬ ‫بوو‪ ،‬هیرانی جوانەمەرگ كە عازف‬ ‫عود بوو‪ ،‬ئەوانیتریش بەهەمانشێوە‪.‬‬ ‫بەاڵم سەرەكیترینمان دادە خەرمان‬ ‫بووە‪ ،‬دواتریش من‪.‬‬ ‫* دایك الی تۆ چییە؟ تایبەتمەندی‬ ‫دایكی تۆ چی بوو؟‬ ‫ ئەگەر هەموو شانازی دنیا‬‫بەبابمەوە بكەم هێشتان ناتوانم‬ ‫بەقەدەر یەك پەنجەی دایكم خۆشم‬ ‫بوێ‪ .‬چونكە دایكم كەسێكی ئاسایی‬ ‫ن��ەب��وو‪ ..‬رەن��گ��ە كەسانێك بڵێن‬ ‫هەموومان دایكمان هەیە ئەو قسەیە‬ ‫چییە؟ بەس من تەحەدای هەموو دنیا‬ ‫دەكەم و دەڵێم خوایە دەبێ كەسێك‬ ‫هەبووبێ لە دایكی من گرنگترو‬ ‫میهرەبانترو ئازاتر بووبێ‪ ،‬دایكی من‬ ‫یەك كۆمەڵ منداڵی هەبوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫خۆشەویستی و میهرەبانی خۆی بۆ‬ ‫هەموان وەكو یەك دابەشكردبوو‪.‬‬


‫‪39‬‬

‫ئەستێرەی زێڕینی‬ ‫گۆرانی عەرەبی‬ ‫ئا‪ :‬ئاڤێستا‬ ‫هونەرمەندی ناوبراو‪ ،‬یەكێكە لە پێشەنگە دیارەكانی مێژووی‬ ‫مۆسیقای خۆرهەاڵتی و جیهانی عەرەبی‪ .‬نەوال ئال زوغبی‪ ،‬رۆژی‬ ‫(‪29‬ی حوزەیرانی ساڵی ‪ )1971‬لەناوچەی بەیروت‪-‬ی خۆرهەاڵت‪،‬‬ ‫لەواڵتی لوبنان لە دایكبووە‪.‬‬ ‫تەواوی زاراوەكانی عەرەبی وەك‪ :‬لوبنانی‪ ،‬میسری‪ ،‬خەلیجی و‬ ‫مەغریبی خوێندووە‪ .‬لە تەمەنی (‪ )15‬ساڵیداو بە بەرچاوی هەزاران‬ ‫بینەرەوە بەشداریكردووە لە بەرنامەیەكی هونەری دەزگای (‪)LBC‬‬ ‫لوبنانی و لەوكاتەوە هاتۆتە ناو جیهانی هونەرییەوە‪ .‬هەر لەسەرەتاوە‬ ‫زۆر سەرسامی دەنگی هونەرمەندی كۆچكردو وەردە جەزائیری بووە‪.‬‬ ‫ساڵی (‪ )1990‬هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەیلی دیب‪ ،‬بەڕێوەبەری كارە‬ ‫هونەرییەكانیدا كردووە‪.‬‬ ‫لەو هاوسەرگیرییەدا (‪ )3‬منداڵیان بووە‪ ،‬بەاڵم دواتر لە (‪ 25‬ی ئابی‬ ‫ساڵی ‪)2008‬دا‪ ،‬لەیەك جیابوونەتەوە‪ .‬خانمی هونەرمەند لە ساڵی (‪)1991‬‬ ‫دا‪ ،‬یەكەم ئەلبومی گۆرانی باڵوكردۆتەوەو لە ئێستادا بە ئەستێرەی‬ ‫زێڕین ناسراوە‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫‪40‬‬

‫ژنان لە قۆناغی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و‬ ‫بەدەستهێنانی ئازادكردنی عەقڵن‬

‫ئاوێزان نوری‪ ،‬شاعیرو بەرپرسی سەنتەری پەنا لە شاری‬ ‫كەركوك‪ ،‬لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری «كەپر»دا‪ ،‬تیشك دەخاتە‬ ‫سەر سەرەتای دەستپێكردنی بە نووسینی شیعرو رایدەگەیەنێت‪:‬‬ ‫لە سەرەتادا شیعرم بۆ هاوڕێكانم نووسیوە‪ .‬هاوكات باس لە‬ ‫ژنانیش دەكات و دەڵێ‪ :‬ژنان لە قۆناغی رووبەڕووبوونەوەی‬ ‫توندوتیژی و بەدەستهێنانی خەون و خولیاو ئازادكردنی عەقڵدان‪،‬‬ ‫بەاڵم بەهەنگاوی خاو‪.‬‬ ‫زامدار ئەحمەد‪ -‬كەركوك‬

‫ئاوێزان نوری شاعیر بۆ «كەپر» دەدوێ‌‪:‬‬

‫ژن تەنها وەك سێكس و جەستە‬ ‫بیری لێكراوەتەوە‬ ‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫* ئاوێزان نوری چۆن لە خۆی دەدوێ؟‬ ‫ ئاوێزان نوری‪ ،‬كەسێكە بڕواو متمانەی بە كەسایەتی خۆی و بیركردنەوەو‬‫توانای خۆی هەیەو هاوكات رێز لەبوونی خۆی دەگرێت‪.‬‬ ‫* چی وای لەتۆ كرد بێیتە ناو دنیای ئەدەب و ژانری شیعر بكەیتە خولیا؟‬ ‫ رەنگە شتێكی تایبەت نەبێ‪ ،‬رەنگە وەكو ئەوەی باسی دەكەن بەهرەیەك و‬‫حەزێك بووبێ لەمن‪ ،‬رەنگیشە جۆری بیركردنەوەم لە منداڵی بۆ ئێستاو هەستیاریم‬ ‫بەرامبەر بە شتەكان وای كردبێ شیعر هەڵبژێرم‪ ،‬رەنگیشە بڕیارم نەبووبێت‬ ‫شاعیربم‪ ،‬بەاڵم لەوكاتەی خۆمم بیرە لەتەمەنی (‪ )5‬ساڵییەوە هەمیشە كتێبێكی‬ ‫شیعرم بەدەستەوە بوو‪ ،‬لە سەرەتادا شیعرم وەك یادگاری بۆ هاوڕێكانم دەنووسی‪،‬‬ ‫بەاڵم لە قۆناغەكانی خوێندنم لە سەرەتایی تا ناوەندیش مامۆستاكەم هەمیشە دەیدا‬ ‫بە گوێما كە من دەبم بە شاعیر‪ ،‬بە كەسایەتییەكی نێو كۆمەڵگە‪ ،‬چونكە بەشداریم‬ ‫لە چاالكییەكاندا دەكرد‪ ،‬ئەمە نەك تەنها لە پڕۆسەی خوێندن لە ماڵەوەش بەكەسێكی‬ ‫جیاوازتر وەسفیان دەكردم‪ ،‬لە ساڵی (‪)2002‬دا‪ ،‬مامۆستا عەبدولكەریمی مودەریس‬ ‫دوای ئەوەی بەشێك لە نووسینەكانمی خوێندەوە هیوای ئایندەیەكی روونی بۆ‬ ‫خواستم‪ ،‬هەموو ئەمانە كاریگەریان هەبووە بەسەرمەوەو خۆشەویستی زیاتری پێ‬ ‫بەخشیووم بۆ شیعر‪ ،‬بۆیە لەگەڵ شیعر بووین بە هاوڕێ‪ ،‬بەهیوام بتوانم كاری‬ ‫جوان پێشكەش بكەم‪.‬‬ ‫* لەڕێگای شیعرەكانتەوە دەتەوێت چی دەربڕیت؟‬ ‫ شیعر واتە شعور (احساس) قاڵبێكی دیاریكراو نییە‪ ،‬هەموو ئەو شتانەی‬‫هەستیان بە قوڵی جواڵندوم بۆم نووسیون‪ ،‬رەنگە هەندێجار پەیامێك ئەو هەستەم‬ ‫بجوڵێنێت‪ ،‬هەندێجار نووسینەكان تەنها دەربڕینێكی ناخی خۆم ب��ووە‪ ،‬وەك‬ ‫دروستكردنی چەند نۆتەیەك و دواتر كردنی بە ئاوازێك‪.‬‬ ‫* شیعری ئێستای كوردی چۆن دەبینی؟ شیعر لە ئاستێكی الوازدا نییە؟ بۆچی؟‬ ‫هەست ناكەیت رەخنەگری شیعریمان كەمە؟ زۆری شاعیران نابێتەهۆی مەلەلبوونی‬ ‫خوێنەران و دووركەوتنەوەیان لە شیعر؟‬ ‫ بەهۆی نەبوونی رەخنەی ئەدەبی و ئەنجومەنێكی تایبەت بە خوێندنەوەی‬‫ئ��ەدەب‪ ،‬شیعری كوردی بەرەو الوازب��وون دەچێ و ف��ەوزای ئەدەبیش تا دێت‬ ‫زیاتر دەبێت‪ ،‬ئەم فەوزایە وایكردووە‪ ،‬كەس تاقەتی گوێگرتنی دەقی ئەدەبی و‬ ‫خوێندنەوەی نەبێ‪ ،‬چونكە ئەوەی هەندێك نووسین دەزانێ دەست دەبات بۆ شیعر‬ ‫پێیوایە شیعر ئاسانترین ژانرە دەستبردن بۆی كە ئەمە لێكدانەوەیەكی هەڵەیە‪ ،‬بە‬ ‫پێچەوانەوە قورسترین ژانری ئەدەبیە كە ئاسان نییە دەستبردن بۆی و غەدری لێ‬ ‫دەكرێ ئەگەر نەتوانی لە خزمەتیدا بیت‪ ،‬دەكرێ ئینسان هەموو شتێك بێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نەك شاعیر‪ ،‬چونكە ئەوە شیعرە بڕیار دەدات لەسەر شاعیربوونی خاوەنەكەی‪،‬‬ ‫هەروەها دووبارەبوونەوەی وێناو فۆرم و خەیاڵەكان تەنها خیانەتكردنی لە شیعرو‬ ‫غەدركردنە لەو شاعیرانەی كاتی خۆیان تەرخان ك��ردووە بۆ ئەو ب��وارە‪ ،‬شیعر‬ ‫نامەیەكی دڵداری و دەردە دڵێكی سادە نییە هەركەس بیەوێ بینووسێ‪.‬‬ ‫* لە شیعرەكانتدا پیاو چ مانایەك دەگەیەنێ؟‬ ‫ من لە دەقەكانمدا هەمیشە پیاو بوونی هەیە‪ ،‬بوون بەو مانایەی زۆرجار‬‫وەك یاخیبوویەك دەیخوڵقێنم‪ ،‬هەندێكجار وەك عاشقێك‪ ،‬ئەمە بەو مانایەی من‬ ‫و ئەو بەیەكەوە جوانین ئەگەر ئەو خراپ و توندوتیژ بوو واتە شتێك نامێنێ ناوی‬ ‫پێكەوەبوونمان بێت‪ ،‬پێكەوەبوون الی من رۆحییە نەك جەستە‪.‬‬ ‫* الی تۆ خۆشەویستی چی دەگەیەنێ؟‬ ‫خۆشەویستی جوانیە‪ ،‬خۆشەویستی لەهەر شوێنێك یان لەناخی هەركەسێك‬‫بوونی هەبوو‪ ،‬واتە سڕینەوەی رق و جوانكردنی ناشرینییەكان‪.‬‬ ‫* كەمێ لە شیعر دووركەوینەوە‪ ،‬تێڕوانی تۆ بۆ ژنی كورد چییە؟‬ ‫ پێشمەرگەیەكی ئازای نیشتمان و دایكێكی زۆر بەسۆزو هاوسەرێكی دڵسۆزو‬‫كچێكی گوێرایەڵ و خوشكێكی بەوەفایە‪.‬‬ ‫* ژنان لە چ قۆناغێكدان؟‬ ‫ لە قۆناغی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و بەدەستهێنانی خەون و خولیاو‬‫ئازادكردنی عەقڵن‪ ،‬بەاڵم بەهەنگاوی خاو‪.‬‬ ‫* بۆچی بەردەوام بەحەزەرەوە باس لە ژن دەكەن؟‬ ‫ كولتوورو دابونەریتی مێژوویی ئێمە وایكردووە هەمیشە بە ئاگاداری و بە‬‫ترس و بەشەرمەوە باس لە ژن بكرێت‪ ،‬ئەگەرنا بە درێژایی مێژوو ژن رۆڵی بااڵی‬ ‫هەبووە لە هەموو قۆناغێكی ژیاندا‪ ،‬بەاڵم لە كۆمەڵگەیەكدا ژن وەكو مرۆڤ تەماشا‬ ‫نەكراوە تەنها وەك جنس و جەستە بیری لێ كرایەوە نەك تەنها سڵكردنەوە لە‬ ‫باسكردنی ژن‪ ،‬بەڵكو بترسە لە پیاوەكانی ئەو كۆمەڵگەیەش‪.‬‬

‫‪41‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫ئەحالم‪ ،‬خۆشەویستی بۆ هاوسەرەكەی دەردەبڕێت‬

‫‪42‬‬

‫خانمە هونەرمەندی ئیماراتی ئەحالم‪ ،‬لەڕێگەی نووسراوێكەوە خۆشەویستی خۆی بۆ موبارەك ئەلهاجر‪-‬ی مێردی‬ ‫دەردەبڕێت‪ ،‬ئاماژەی بەوەشكردووە كە هاوسەرەكەی هەموو كاتێك لەكارە هونەرییەكانیدا هاوكارو پشتیوانی بووە‪،‬‬ ‫هەربۆیە لەو نووسراوەدا ئامۆژگاری هەموو ژنەكان دەكات كە لەڕێگەی رێزگرتنەوە لە هاوسەرەكانیان خۆشەویستیان‬ ‫بەجێبێنن و هاوكاریان بن‪.‬‬

‫ئۆشین‪ ،‬ئەو درامایەی كە لـــــــــ‬

‫لەتیف حسێن‬ ‫پەخشكردنی زۆرێك لە‬ ‫دراما دۆبالژكراوەكان لەناو‬ ‫راگەیاندندا‪،‬‬ ‫كەناڵەكانی‬ ‫زۆرترین رەخنەی لێگیراوەو‬ ‫تەنانەت هەندێكیان لەژێر‬ ‫فشاری خەڵكدا راگیراون و‬ ‫هەندێكی تریشیان بەهۆی‬ ‫الساییكردنەوەی مندااڵن‬ ‫تووشی زیان و لەدەستدانی‬ ‫گیانیان ب��وون! هەندێكی‬ ‫تریشیان ب��ەه��ۆی بوونی‬ ‫دیمەنە توندوتیژییەكانەوە‪،‬‬ ‫توێژەرانی كۆمەاڵیەتی و‬ ‫دەروون��ی ئەو كەنااڵنەیان‬ ‫رەخ��ن��ە ب��اران��ك��ردووە كە‬ ‫توندوتیژی باڵودەكەنەوە‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫هەیفا وەهبی‪ ،‬سحری لێكراوە!‬ ‫هەیفا وەهبی‪ ،‬خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگی لوبنانی‪ ،‬لەدواین لێدوانی خۆیدا بە رۆژنامەنووسانی وتووە كە لەماوەی‬ ‫رابردوودا هەندێك كەس ویستویانە لەڕێگەی سحر لێكردنەوە ئازاری پێ بگەیەنن! هەروەها هەیفا ئەوەشی راگەیاندووە‬ ‫كە باوەڕی بە بەخیلی و حەسوودی هەیەو زۆرێك حەسوودی پێ دەبەن‪ ،‬بەاڵم ئەمیش بۆ رزگاربوون لەو شتانە هەوڵ‬ ‫دەدات بە نوێژكردن و دوعاكردن لەخۆی دووربخاتەوە‪.‬‬

‫‪43‬‬

‫ـــە ‪ 59‬واڵتدا دۆبالژی بۆ كراوە!‬

‫ب���ەاڵم ل��ەئ��ێ��س��ت��ادا كەناڵی‬ ‫كوردسات درامای ئۆشین پەخش‬ ‫دەكات و لە زنجیرەكانی كۆتایی‬ ‫نزیكدەبێتەوە‪ ،‬بەڕای زۆرێك لە‬ ‫خەڵكی و توێژەرانیش‪ ،‬ئەو درامایە‬ ‫بە درامایەكی جیاواز لەدراماكانی‬ ‫تر دەبینن و پێیانوایە تاڕادەیەكی‬ ‫زۆر دیمەنە توندوتیژییەكان و زۆر‬ ‫بابەتی تری زیانمەند كە پێشتر لە‬ ‫دراماكانی تردا هەبوون لە درامای‬ ‫ئۆشیندا بوونیان نییە‪ ،‬بەڵكو بە‬ ‫پێچەوانەوە ئۆشین نیشاندەری‬ ‫خ��ۆڕاگ��ری و م��ان��دووب��وون و‬ ‫ملمالنێی كچێك و ژنێكە لەگەڵ‬ ‫مەینەتییەكانی ژیان و ئازارەكانیدا‪.‬‬ ‫نیشانەی كۆڵنەدان و سەركەوتنە لە‬ ‫ئامانجی ژیاندا‪ ،‬جگە لەوە ئۆشین‬ ‫و خێزانەكەی ئ��ەوە بە خەڵكی‬

‫دەڵێت كە كۆڵنەدان و خۆڕاگری‬ ‫ێ‬ ‫ناڕەحەتییەكانی ژیان تێدەپەڕێن ‌‬ ‫و ت��اڕادەی��ەك��ی��ش خێزانێكی‬ ‫بەختەوەرو پێكەوەیی دەپارێزێت‬ ‫و رێگری دەكات لەوەی شیرازەی‬ ‫خێزان بپچڕێنێت‪.‬‬ ‫ه��ەروەه��ا یارمەتیدانی ژن‬ ‫و م��ێ��ردو پ��ێ��ك��ەوە ب��ڕی��اردان‪،‬‬ ‫خ��ێ��زان دەگ��ەی��ەن��ێ��ت��ە لوتكەی‬ ‫بەختەوەری‪ ،‬ب��ەاڵم هەرچەندە‬ ‫هەموو خۆڕاگرییەكان بەردەوام‬ ‫بێت‪ ،‬جەنگ ناهێڵێت خۆشییەكان‬ ‫ب�������ەردەوام ب��ێ��ت و ه��ەوڵ��ی‬ ‫دوورخ��س��ت��ن��ەوەو پەرتكردنی‬ ‫خ��ێ��زان��ەك��ان��ی داوە‪ .‬وەك���و‬ ‫لەڕابردوودا چۆن سیاسەتی بەعس‬ ‫و جەنگە یەكلەدواییەكەكان‬ ‫ب��ووەه��ۆی ن��ان��ەوەی پشێوییە‬

‫خێزانییەكان و چەندین خێزانی‬ ‫لەبەریەك هەڵوەشاندەوە‪ ،‬هەر‬ ‫لەبەر ئەم نزیكایەتییەیە كە ئۆشین‬ ‫ب��ەالی زۆرێ���ك ل��ە بینەرانەوە‬ ‫شایەنی تەماشاكردنە‪.‬‬ ‫ئۆشین‪ ،‬چیرۆكی راستەقینەی‬ ‫منداڵێكی ح���ەوت س��ااڵن��ە كە‬ ‫بەهۆی هەژارییەوە لەخێزانەكەی‬ ‫دادەبڕێت و بۆ پەیداكردنی بژێوی‬ ‫خێزانەكەی رووب��ەڕووی چەندین‬ ‫ك��ێ��ش��ەو گ��رف��ت و نەهامەتی‬ ‫دەبێتەوە‪ ،‬ئەم بەرهەمە لە سااڵنی‬ ‫بەرهەمهێنراوە‪،‬‬ ‫(‪)1984-1983‬‬ ‫تێیدا ئەو مەینەتیانەی بەسەر گەلی‬ ‫یاباندا هاتووە نیشان دەدات‪ ،‬وەكو‬ ‫بوومەلەرزەكەی ساڵی (‪)1923‬‬ ‫كە بەپێی سەرچاوەكان نزیكەی‬ ‫(‪ )124‬هەزار قوربانی لێكەوتەوە‪،‬‬

‫هەروەها نەهامەتییەكانی جەنگی‬ ‫جیهانی دووەم و قوربانیدانەكانی‬ ‫ئەو گەلەی تێدا خراوەتەڕوو‪ ،‬لەم‬ ‫چیرۆكەدا ئۆشین زۆر سەرسەختانە‬ ‫رووب��ەڕووی ئەو واقیعەی یابان‬ ‫دەبێتەوە‪.‬‬ ‫درام���ای ئۆشین ل��ە (‪)217‬‬ ‫زن��ج��ی��رەی (‪ )15‬دەق��ی��ق��ەی��ی‬ ‫پێكهاتووەو لە (‪ )59‬واڵتی جیهان‬ ‫دۆب�ل�اژك���راوەو نمایشكراوە‪.‬‬ ‫كەسایەتی ئۆشین لە دراماكەدا‬ ‫ێ ئەكتەرەوە بەرجەستە‬ ‫لەالیەن س ‌‬ ‫دەكرێت كە یەكەمیان لە تەمەنی‬ ‫(‪ )10 -4‬رۆڵ دەبینێت و ئەوی‬ ‫تریان لە (‪ )46 -10‬ساڵی و ئەوی‬ ‫تریشیان لە (‪ )84 -46‬ساڵی رۆڵ‬ ‫دەبینێت‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫یانەی وەرزشی كەركوك‪ ،‬كارو چاالكییە وەرزشییەكان رادەگرێت‬

‫‪44‬‬

‫یانەی وەرزشی كەركوك‪ ،‬بڕیاریدا هەموو كارو چاالكییە وەرزشییەكانی خۆی لە كوردستان رابگرێت‪ ،‬ئەم بڕیارە لە دوا‬ ‫كۆبوونەوەی نا ئاسایی ئیدارەی یانەكەدا هات‪ ،‬بەپێی وتەی ئیدارەی یانەی كەركوك‪ ،‬یانەكەیان ماوەیەكی زۆرە بەهۆی‬ ‫قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت و بۆیان چارەسەر نەكراوە‪ ،‬لەماوەی رابردوشدا بە هەوڵی خۆیان چاالكییە وەرزشییەكانیان‬ ‫بەردەوامی پێداوەو بۆ لەمەودوا ناتوانن درێژە بەكارو چاالكییە وەرزشییەكانیان بدەن‪.‬‬

‫شێخ موعتەسەم رەشید‬

‫گەشتێك بەرەو قوواڵیی زەمەن‬ ‫مرۆڤگەلی دام��ێ��ن��ی زنجیرە‬ ‫چیاكانی زاگرۆس هەر لە هەمەدانەوە‬ ‫تا دۆڵ��ی حەمرین ب��ەر لەزۆربەی‬ ‫مرۆڤەكانی دیكەی سەرگۆی زەوی‬ ‫توانیان بوونی مێژوویی خۆیان‬ ‫بەدەستبێنن‪ ،‬تا رادەیەكی زۆر بەسەر‬ ‫سروشتە یاخییەكەی خاكی زاگرۆسدا‬ ‫سەركەون لەژیانی ناو ئەشكەوت‬ ‫بێنەدەرەوەو گوندو دەهیۆ بوونیاد‬ ‫بنێن‪ ،‬خێزان پێكەوە بنێن و فێری‬ ‫چاندن و دروێنەكردنی دانەوێڵەی‬ ‫كێڵگەكانیان ب��ن‪ ،‬ئ��ەو مرۆڤگەلە‬ ‫تەكنیكی سواڵەتسازی هێنایە گۆڕێ‪،‬‬ ‫لە رووەك و بەردی مەعدەنی رەنگی‬ ‫دۆزییەوە‪ ،‬بەو رەنگانە كەلوپەلە‬ ‫سواڵەتییەكانی دەڕازانەوە‪.‬‬ ‫لەپاڵ ژیانی م��اددی رۆژان��ەدا‪،‬‬ ‫ئ��ەو م��رۆڤ��ە‪ ،‬وەك مرۆڤەكانی‬ ‫دیكەی سەرگۆی زەوی‪ ،‬رووداو و‬ ‫دیاردە سروشتییەكان دەگێڕایەوە بۆ‬ ‫هێزێكی نادیارو غەیبـی كە پیت و‬ ‫فەڕ بەخاك دەبەخشێت‪ ،‬دانەوێڵەو‬ ‫كشتوكاڵەكان بەرهەمدێنێت‪ ،‬هەر‬ ‫ئەو هێزە رەگەزی مێ دووگیانیان‬ ‫دەك��ات و وەچ��ەی��ان لێدەخاتەوە‬ ‫ئەو هێزەی لە خواوەندی دایكدا‬ ‫دۆزیەوە دوای خواوەندی دایك كە‬ ‫هەشت هەزار ساڵ لەمەوبەر تەنیا‬ ‫خواوەندێك بوو مرۆڤ دەیپەرست‪،‬‬ ‫ك��ۆم��ەڵ��ێ��ك خ���واوەن���د هێنرایە‬ ‫كایەوە‪ ،‬وەك (میترا) خواوەندی‬ ‫رۆژو روون��اك��ی‪ ،‬ژن��ە خ��واوەن��دی‬ ‫(ئاناهیتا) فریادڕەس و خەمخۆری‬ ‫ژنانی زەیستان و سەرچاوەی ئاوی‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬

‫پاكژو سازگارو خواوەندی (هووما)‬ ‫سومبولی مەی نۆشین و بەختەوەری‬ ‫ژیانی ئ��اس��وودەگ��ی‪ ،‬تا لەسەدەی‬ ‫حەوتی بەر لەزاین بۆ یەكەمجار‬ ‫لەمێژووی ئایندا‪ ،‬ئایینی یەكتاپەرستی‬ ‫لەدەڤەری باشووری دەریاچەی ورمێ‬ ‫(دەریاچەی جرجیس) سەرهەڵدەدات‪،‬‬ ‫كەبریتی بوو لەئایینی یەكتاپەرستی‬ ‫خوای ئاهورا مەزدا كە پەیامبەرەكەی‬ ‫ئاشۆ زەردەس��ت لەڕێگای پەڕتوكی‬ ‫ئاڤێستاو گاتەكانی خۆیەوە خەڵكی‬ ‫بۆ سەر ئەو ئاینە نوێیە بانگ دەكرد‪.‬‬ ‫ل��ە ئ��اك��ام��ی رێنماییەكانی‬ ‫زەردەشتدا هۆزەكانی مادو مەننایی و‬ ‫زاگریتۆ لە قەوارەیەكی نەتەوایەتیدا‬ ‫یەكیانگرت بەسەرۆكایەتی كەسێك‬ ‫بەناوی دیاكۆ‪ ،‬دەوڵەتی نەتەوەیی‬ ‫مادیان دامەزراند‪ ،‬شاری هەگبەتانە‬ ‫(هەمەدانی ئێستا) كرایە ناوەندو‬ ‫پایتەختی ئەو دەوڵەتە كە لەڕووی‬ ‫هونەری بیناسازی و كۆشك و قەاڵو‬ ‫بورج و شوراكانیەوە خۆی لە شانی‬ ‫شارەكانی بابل و نەینەواو نەمرود‬ ‫دەدا‪ ،‬هەگبەتانە ب��ەڕاددەی��ەك‬ ‫گەشاوەو رازاوە بوو لەجیهانی ئەو‬ ‫سەردەمەدا ناوبانگی دەركردبوو‪،‬‬ ‫مێژوونووسی یۆنانی ه��ێ��رۆدۆت‬ ‫(‪)425-484‬ی بەرلەزاین دەربارەی‬ ‫هەگبەتانە نووسیویەتی ق��ەاڵی‬ ‫ناوەندی هەگبەتانە بەحەوت شورا‬ ‫دەورەدراب���وو‪ ،‬وە هەر شورایەك‬ ‫بەڕەنگێك رەن��گ كرابوو‪ .‬لێرەدا‬ ‫گومانێك دەوری نووسینەكەی‬ ‫هێرۆدۆت دەدات و ئەو پرسیارە‬

‫دەوروژێنێت كە ئاخۆ هێرۆدۆت‬ ‫كە مێژوونووسێكی كالسیكی بوو‬ ‫ئەفسانەی ق��ەاڵی ح��ەوت دی��واری‬ ‫(ی��ێ��م)ی ئاڤێستاو ق��ەاڵی (ح��ەوت‬

‫دیواری سیاوەش)و قەاڵم ژێر زەمینی‬ ‫(ك��ەی كاوسی) ئەفسانەی تێكەڵ‬ ‫بەقەاڵكەی هەگبەتانە نەكردبێت‪.‬‬ ‫وەلێ ئەوەی جێگای سەرسوڕمانەو‬


‫بالوتێلی لە نیگۆشا‪-‬ی خۆشەویستی جیابۆوە‬ ‫پاش ئ��ەوەی چەندینجار هەواڵی جیابوونەوەی بالوتێلی یاریزانە سەركێشەكەی ئەی سی میالن‪ ،‬لەفانی نیگۆشای‬ ‫خۆشەویستی‪ ،‬لەڕۆژنامەكانی ئیتاڵیادا باڵوبوویەوەو پاشتر رەتدەكرایەوە‪ ،‬بەاڵم دواجار رۆژنامەیەكی باوەڕپێكراوی‬ ‫ئیتاڵیا‪ ،‬هەواڵەكەی بە یەكجاری باڵوكردەوەو رایگەیاند كە بالوتێلی و نیگۆشا‪-‬ی‪ ،‬پاش ئەوەی بۆ ماوەی یەك ساڵ‬ ‫پەیوەندیان لەگەڵ یەكتریدا هەبووە لە یەكتری جیابوونەتەوە‪.‬‬

‫ئەو گومانە دەڕەوێنێتەوە ئاسەواری‬ ‫ق���ەاڵو پ��ەرس��ت��گ��اك��ان��ی دەڤ���ەری‬ ‫رۆژهەاڵتی روب��اری دیجلەو دۆڵی‬ ‫حەمرینە لە كوردستانی باشووردا‪ ،‬بۆ‬ ‫روونكردنەوەی ئەو راستییە پێویستە‬ ‫بگەڕێمەوە بۆ ئەو كۆنگرە زانستییە‬ ‫ك��ە تایبەت ب��وو بەدەرئەنجامی‬ ‫پ��ڕۆس��ەی تەنقیباتی ئاركیۆلۆجی‬ ‫دۆڵ��ی حەمرین لەساڵی (‪ )1977‬تا‬ ‫كۆتایی ساڵی (‪ )1979‬كۆنگرەكە‬ ‫لەهۆڵی دەزگای شوێنەواری عێراق‬ ‫لە بەغدا بەڕێوەچوو‪ ،‬بە بەشداری‬ ‫دەی��ان كەسایەتی ئاركیۆلۆژستی و‬

‫پسپۆڕی ب��واری جیۆ مۆرفۆلۆجی‬ ‫و ب��ی��ن��اس��ازی و ئ��ەن��ت��رۆپ��ۆل��ۆژی‬ ‫سروشتی واڵتانی ئەوروپاو ئەمریكاو‬ ‫روس��ی��او ی��اب��ان‪ ،‬ل��ەو كۆنگرەیەدا‬ ‫ئاركیۆلۆژیستی بەناوبانگی بەریتانی‬ ‫پڕۆفیسۆر (نیكۆاڵ پۆست گێت)‬ ‫ب��ێ هیچ گوێدانێك بەمەزاجی‬ ‫رەگ��ەزپ��ەرس��ت��ان��ەی لێپرسراوانی‬ ‫رژێ��م��ی بەعسی ئ��ەو س��ەردەم��ە‪،‬‬ ‫ك��ە ل��ەه��ۆڵ��ەك��ەدا ئ��ام��ادەب��وون‪،‬‬ ‫ل��ەڕاپ��ۆرت��ەك��ەی��دا جەختی لەسەر‬ ‫گرنگی دۆڵی حەمرین دەكردەوە كە‬ ‫لەڕووی فەرهەنگی و كەلتوورییەوە‬

‫تایبەتمەندیی و جیاوازییەكی زۆری‬ ‫لەگەڵ ناوەڕاست و خوارووی عێراقدا‬ ‫هەیە‪ ،‬هۆكاری ئەو جیاوازییەیش‬ ‫دەگێڕێتەوە بۆ چیای حەمرین كە‬ ‫بە بەربەستیكی سروشتی و سیاسی‬ ‫و نەتەوەییە لەنێوان دۆڵی حەمرین‬ ‫و عێراقدا پێناسەی دەكرد‪ ،‬بێگومان‬ ‫زانیارییەكانی ن��او راپ��ۆرت��ەك��ەی‬ ‫پ��ڕۆف��ی��س��ۆر پ��ۆس��ت گ��ێ��ت بە‬ ‫دۆكیۆمێنتێكی بڕواپێكراو دادەنرێت‬ ‫دەرب��ارەی ئەو سنوورە كە پێشتر‬ ‫جەختی لەسەركراوەتەوە‪ ،‬لەالیەن‬ ‫هەریەكە (میجر ملنگن) ساڵی (‪)1870‬‬ ‫رۆژهەاڵتناسی ئینگلیزی بەناوبانگ‬ ‫(ئەدمۆنس) جوگرافیناسی عێراقی (د‪.‬‬ ‫شاكر خصباك) مێژوونووسی عێراقی‬ ‫(عبدالرزاق الحسنی) مێژوونووسی‬ ‫بەناوبانگی كورد (محەمەد ئەمین‬ ‫زەك����ی ب����ەگ) م���ێ���ژوون���ووس و‬ ‫سیاسەتمەداری بەناوبانگی كورد‬ ‫(مام جەالل تاڵەبانی) زۆر كەسایەتی‬ ‫دیكە‪.‬‬ ‫هاوشێوەی راپۆرتەكەی پۆست‬ ‫گێت‪ ،‬س��ەرۆك��ی تیمی تەنقیباتی‬ ‫دانیماركی و زان��ك��ۆی شیكاگۆی‬ ‫ئەمریكی پڕۆفیسۆر مگوایەر میبسۆن‪،‬‬ ‫بە سەرسامییەوە باس لە ئاسەوارەكانی‬ ‫حەمرین دەكات و دەڵێت‪ :‬هونەری‬ ‫بیناسازی شوێنەوارەكانی حەمرین‬ ‫سەرسوڕهێنەرە‪ ،‬بۆیە پێویست‬ ‫دەكات سەرلەنوێ مێژووی بیناسازی‬ ‫ب��ن��ووس��رێ��ت��ەوە) وەك دەزان��ی��ن‬ ‫مێژووی بیناسازی تا ئەوكاتە لەسەر‬ ‫ه��ون��ەری بیناسازی س��ۆم��ەری و‬ ‫بابلی و ئاشووری نووسراوەتەوە‪،‬‬ ‫زانایان كەمتر ئاگاداری ئاسەواری‬ ‫كوردستانن و خۆشمان پتر لەوان‪.‬‬ ‫لەڕاستیدا ئاسەواری پەرەستگاو قەاڵ‬ ‫هەشت شوراكانی حەمرین جێگای‬ ‫سەرسوڕمانە بەتایبەتی دووقەاڵكەی‬ ‫شوێنەواری مەرزوق و گەپە‪ ،‬قەاڵكەی‬ ‫گەپەكە بازنەیی دروستكراون‪ ،‬درێژی‬ ‫تیرەی هەر قەاڵیەك دەگاتە هەشتا‬

‫‪45‬‬ ‫مەتر‪ ،‬بەهەشت دی��واری ئەستوور‬ ‫دەورەدراون‪ ،‬ب��ە ب����ەرزی سێ‬ ‫مەترو نیو تا چوار مەتر پاشماوەی‬ ‫دیوارەكانیان بەپێوە مابوو‪ ،‬ئەو دوو‬ ‫قەاڵكە لەجۆرە خشتێك دروستكراوە‬ ‫كە دژە هێزی پاڵەپەستۆی هەریەك‬ ‫خشت دەگ��ات��ە (‪ )18‬كیلۆگرام و‬ ‫(‪ )3‬گرام بۆسەر یەك سانتیمەتر‬ ‫چوارگۆشە‪ ،‬كێشی هەر خشتێك‬ ‫دەكاتە (‪ )1‬كیلۆگرام و (‪ )68‬گرام‪،‬‬ ‫بەهۆی تۆكمەیی ئەو خشتانەوە‬ ‫دانیشتوانی كۆنی دۆڵی حەمرین‬ ‫توانیویانە سەقفی خشتڕێژ (عگادە)‬ ‫هەڵبەستن بەدرێژی (‪ )4‬مەتر كە‬ ‫تائێستا ل��ە هیچ شوێنەوارێكی‬ ‫دیكەدا چ لە عێراقی كۆن و ئێران و‬ ‫توركیا سەقفی خشتڕێژ بەوجۆرەی‬ ‫دۆڵ��ی حەمرین ن��ەدۆزراوەت��ەوە‪،‬‬ ‫هەرچۆنێك بێت زانیارییەكان‬ ‫دەربارەی قەاڵ هەشت دیوارەكانی‬ ‫دۆڵی حەمرین كە سەردەمەكەیان‬ ‫ب��ۆ ك��ۆت��ای��ی ه�����ەزارەی چ���وارو‬ ‫سەرەتای هەزارەی سێی بەر لەزاین‬ ‫دەگەڕێتەوە‪ ،‬ئەو زانیارییانە نەك‬ ‫هەر گومان بەسەر نووسینەكانی‬ ‫هێرۆدۆتەوە ناهێڵن كە دەربارەی‬ ‫قەاڵ حەوت دیوارەكەی هەگبەتانە‬ ‫ن��ووس��ی��وی��ەت��ی‪ ،‬بەڵكو جۆرێك‬ ‫لەڕاستی بەقەاڵ ح��ەوت دی��واری‬ ‫ئاڤێستاو سیاوەش و كەی كاوسی‬ ‫ئەفسانە دەبەخشێت‪.‬‬ ‫بە كورتی ئاسەوارەكانی دۆڵی‬ ‫حەمرین خاوەنی مەقولەی ناوچە‬ ‫كێشە ل��ەس��ەرەك��ان خەجاڵەتبار‬ ‫دەك��ات‪ ،‬ئەو مەقولە بێ بنەمایە‬ ‫پوچەڵ دەكاتەوەو دەیسەلمێنێت ئەو‬ ‫ناوچانە لە ئەزەلەوە پارچەیەكە لە‬ ‫خاكی زاگرۆس‪ ،‬نیشتمانەكەی نەتەی‬ ‫كورد لەگەڵ شارستانێتی مادەكان و‬ ‫شاری هەگبەتانە یەكدەگرنەوە‪ ،‬ئیدی‬ ‫ئیتر گەمەی سیاسی هەرچۆنێك‬ ‫بێت چیاكەی حەمرین سنوورێكی‬ ‫ئەزەلیمانە‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫‪46‬‬

‫تاقانەی ناو دراما توركییەكان‪..‬‬ ‫ئايەن‬ ‫خانمە هونەرمەند تۆفانا توركای‪ ،‬دەرچووی زانكۆی بی كانت‪-‬ی ئەستەنبوڵ‪-‬ە‪ ،‬بەشی راگەیاندن و رادیۆو سینەمای تەواو‬ ‫كردووە‪ ،‬عوسمان سیناو‪ ،‬دەرهێنەری گەورەی دراما توركییەكان‪ ،‬لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەفزیۆنی ‪ atv‬لەسەر توركای دەڵێت‪ :‬زۆر‬ ‫بەجوانی نواندن دەكاو من وەكو خۆم بە تاقانەی ناو دراما توركییەكانی ناودەبەم‪ ،‬وەك عوسمان پێمخۆشە لە هەموو كارە‬ ‫درامییەكاندا بەشدار بێت‪ ،‬بەاڵم بە ئارەزووی من نابێت‪.‬‬ ‫زۆر لە هونەرمەندانیش لێكدانەوەیەكی زۆریان بۆ ئەو لێدوانەی سیناو كردو هەموو ئەو لێدوانانەی ئەو بە فیزەی پەڕینەوە بۆ‬ ‫ناو هونەری جددی ناودەبەن‪ .‬تۆفانا‪ ،‬لە ساڵی (‪ )1990‬لە ئەستەنبوڵ لە دایكبووە‪ ،‬سەرەتای كاری نواندنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی‬ ‫پێگەیشتنی كە كچێكی جوان و بە ئەزموون بووەو بەشداری كۆمەڵێك ریكالمی بازرگانیشی كردووە‪.‬‬ ‫بەشداری درامای (صرخە الحجر)ی كردووە كە لە شاشەی ‪MBC‬دا‪ ،‬نمایش دەكرا‪ ،‬چیرۆكی ئەو فیلمەش باسی لە خێزانێكی‬ ‫فەلەستینی دەكرد كە لەژێر دەسەاڵتی ئیسرائیلدا دەژیان‪ ،‬تۆفانا بەشداری كۆمەڵێك درامای كردووەو گۆڤاری «بالی بۆی» توركیش‬ ‫لە تازەترین راپرسیدا كە لەسەر توانا هونەرییەكانی تۆفانا توركای‪ ،‬كردوویەتی نووسیویەتی‪ :‬ئەنجامی راپرسییەكە دەریخستووە كە‬ ‫(‪)%75‬ی ئەو كەسانەی بەشدارییان تێدا كردووە پێیانوایە كە توركای یەكێكە لە ئەستێرەكانی درامی توركی‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫لەخوا پاڕایەوە تا بیكات بە بەرد! ‪47‬‬ ‫چیرۆكی بەردی «عەزیا»‬ ‫لە گوندی باوزێ‌‬

‫عومەر ئیسماعیل مارف‬ ‫بەردی عەزیا‪ ،‬لوتكە شاخێكی بەرزو گەورەی تاك و تەنهایە‬ ‫بەقەدپاڵی گردێكەوە‪ ،‬رووەو باشوور (قیبلە) بە بەرزی نزیكەی‬ ‫(‪10‬م) لە یەكێك لە كوێستانەكانی خۆرهەاڵتی گوندی باوزێی‬ ‫ناوچەی پشدەر هەڵكەوتووە بەناوی (سماقە جاڕ)‪.‬‬ ‫خەڵكی ناوچەكە بەگشتی و گوندەكە بەتایبەتی بە (بەردی‬ ‫عەزیا) ناوی دەبەن‪ ،‬چونكە لەو بارەیەوەو پشتاوپشت چیرۆكێكی‬ ‫ئەفسانەیی تایبەت دەگێڕدرێتەوە‪ .‬سەردەمانێك كە مێژووەكەی‬ ‫ن��ەزان��دراوە‪ ،‬مەالیەكی ئایینی لە ناوچەكانی خۆرهەاڵتی‬ ‫كوردستانەوە ه��ات��ووەو بەشوێنەكەدا تێپەڕ ب��ووە‪ ،‬لەكاتی‬ ‫بانگی(اللە اكبر) بۆ یەكێك لە نوێژەكان‪ ،‬دەچێتە سەر بەردەكە‬ ‫بەمەبەستی بانگدان‪ ،‬بەاڵم لەوكاتەدا مارێكی گەورە (عەزیا)یەك‪،‬‬ ‫لەژێر بەردەكە دێتە دەرەوەو بەرەو مەالكە مل دەنێت و دەست‬ ‫دەكات بەهەڵزنان بە بەردەكەوە! هەربۆیە مەال لەترساندا لەخوا‬ ‫دەپاڕێتەوە كە هەر لەهەمان شوێندا بیكات بە بەرد‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫عەزیاكە نەیخوات‪ .‬بەپێی گێڕانەوەكان‪ ،‬هەمانكات خوا نزاكەی‬ ‫گیرا كردووەو مەالو عەزیاكە لە یەككاتدا بوون بە بەرد! جێگای‬ ‫ئاماژەیە‪ ،‬بەشێك لە دانیشتوانی گوندەكەو ناوچەكە بڕوای‬ ‫تەواویان بەڕووداوەكە هەیەو بۆ سەلماندنی قسەكەشیان دوو‬ ‫بەڵگە وەكو نموونە دەهێننەوە‪ .‬یەكێكیان ئەوەیە كە شوێنەوارو‬ ‫وێنەی عەزیاكە لەكاتی هەڵگەڕانیدا بە بەردەكە دەردەكەوێت‬ ‫و جیاواز لەبەردەكە رەنگێكی سپی هەیە‪ .‬بەڵگەی دووەمیش‪،‬‬ ‫دەركەوتنی گوڵێك بووە كە هەموو وەرزی بەهارێك لەدرزی‬ ‫ناوەڕاستی بەردەكەدا سەوز بووەو گوڵێكی سووری دەركردووە‪.‬‬ ‫دەگێڕنەوە كاتی خۆی ئەو گوڵە لەژێر پشتێنی مەالكەدا بووە‪،‬‬ ‫هەرچەندە بەداخەوە لە حەفتاكانی سەدەی رابردوودا پیاوێكی‬ ‫خەڵكی گوندی باوزێ‌ بەپاچ گوڵەكەی لەڕەگەوە هەڵكەندووە!‬ ‫بەو هۆیەوە بۆ لەوەو دوا كۆتایی بەژیانی ئەو گوڵە پڕ لەڕازوو‬ ‫نیازە هاتووە‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


‫دوو یاریزان‪ ،‬هاوخەمی خۆیان بۆ مردنی ماندێال دەربڕی‬ ‫هەردوو یاریزانی بەناوبانگ و رەش پێستی یانەی گەڵەتەسەرای توركی‪ ،‬لەدوا یاریی یانەكەیاندا كە بە بردنەوەی یانەكەیان‬ ‫كۆتایی هات‪ ،‬پاش تەواوبوونی یارییەكەیان هەردوو یاریزان درۆگباو ئیبوی‪ ،‬پێزانین و سوپاسی خۆیان بۆ نێلسۆن ماندێال‪،‬‬ ‫دەربڕی لەپای ئەو خەبات و خزمەتەی كە پێشكەشی مرۆڤایەتی كرد‪ ،‬ئەم هەنگاوەی ئەو دوو یاریزانە یەكەم كاردانەوەی‬ ‫وەرزشییە بۆ كۆچی دوایی ماندێال‪.‬‬

‫‪48‬‬

‫فیلمێكی كوردی لە دوبەی!‬

‫سۆما‬ ‫فیلمی كوردی (مێشەوان) كە لە دەرهێنانی هونەرمەندی رۆژئاوای كوردستان‬ ‫مانۆ خەلیل‪-‬ە‪ ،‬بەشداری دەكات لە بەشی (شەوە عە‌رەبییەكان)ی فیستیڤاڵی‬ ‫نێونەتەوەیی دوبەی‪.‬‬ ‫ئەم فیستیڤاڵە لەڕۆژانی (‪ 6‬تا ‪)2013/12/14‬ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت‪ ،‬وابڕیارە‬ ‫ئەم فیلمە لە دووكات و دوو رۆژی جیاوازدا نیشان بدرێت‪ ،‬جاری یەكەم رۆژی‬ ‫شەممەی (‪)12/6‬و جاری دوەمیش رۆژی دوشەممەی (‪ )12/9‬نیشان بدرێت‪.‬‬ ‫فیلمی (مێشەوان) چیرۆكی مرۆڤێكی كوردە‪( ،‬براهیم گەزەر) (مامە ئیربۆم)‪ ،‬كە‬ ‫هەتا ساڵی(‪ )1990‬یەكێك بوو لە مەزنترین مێشەوانەكانی كوردستان‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە‪،‬‬ ‫بەهۆی زوڵم و زۆرداری رەژێمی توركیا هەموو شتەكانی ون بوون‪ .‬ماڵیان خراپكرد‪،‬‬ ‫مێشەكانیان كوشتن و ئەویش نەچاربوو وەكو پەنابەر بچێتە سویسرا‪ ،‬لەوێش گەلێك‬ ‫رۆژی ناخۆش بەڕێدەكات‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا ئەچێتە نزیك چیای (ئالپ) و لەوێ‬ ‫خەریكی (مێشەوانی) دەبێ‪.‬‬ ‫فیلمی سینەمایی (مێشەوان) تا ئێستا چەندین خەاڵتی نێودەوڵەتیی بەدەستهێناوە‪،‬‬ ‫وەكو خەاڵتی یەكەمی فیستیڤاڵەكانی (سۆلۆتهورن) سویسرا و فیستیڤاڵی (میونخ)ی‬ ‫ئەڵمانیا و فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی دهۆك و چەندین خەاڵتی تری زیوین و خەاڵتی‬ ‫بینەران و باشترین فیلمی ساڵ‪.‬‬ ‫لە ئێستادا فیلمی (مێشەوان) لە (‪ )10‬سینەمای سویسرا نیشان دەدرێت و‬ ‫بڕیاریشە لە سەرەتای ساڵی داهاتووش لە سینەمای هەموو شارەكانی ئەڵمانیا نیشان‬ ‫بدرێ‪.‬‬

‫‪No. 22 Dec. 2013‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.