گۆڤاری عه‌له‌تریکی
فوول کاره‌با ،سێ فاز ،به‌رانبه‌ر ب ه 750هێستری هه‌ڵم فرێکانس www.rojhelattims.org:ته‌نیشت حه‌مامی پووتی ژماره( )1مانگی «وه‌زیرزه‌ردان» ساڵی یه‌که‌می «حکومه‌ت ب ه تڕ به‌ندان»
خاوه‌ن ئیمتیاز :خودانه‌بێ که‌س نازانێ سه‌رنووسه‌ر :هێشتا له‌دایک نه‌بووه ده‌سته‌ی نووسه‌ران :هه‌ر قیله‌وقانج دیزاین :ئاگری باڵه‌کی تایپ و هه‌ڵه‌چن :شۆڕش پایمه‌رد
به‌شی ئابوری :له‌سه‌ر حیسابی گیرفانی خۆمان بۆتانی ده‌رده‌چوێنین. نرخ :بۆ کوڕی شا تا حه‌مباڵی بازار ،هه‌رچی خوێندییه‌وه ،ل ه رۆژبازاڕی قیامه‌تدا ،دوو گووپ و پته‌یه‌کمان پێ قه‌رزدار بێ.
سه‌روتار به‌پێی��ی تازه‌تری��ن ه��ه‌واڵ ک ه هه‌ر ئێس��تا ب ه ده‌س��تم گه‌یشت، س��ێ حه‌وتوو له‌و‌ه پێش ،حیزبی دێمۆکڕات��ی کوردس��تان ب ه بێ ڕه‌چاوگرتن��ی ماف��ی ش��ه‌ریک ه دێرینه‌ک��ه‌ی ،له‌مب��ه‌ری جاده‌ی کۆیه-ته‌قته‌ق کۆنگره‌ی 15ی ته‌واو کرد ،له‌الیان خۆم و هه‌موو پیت و وشه‌کانی ئه‌م گۆڤاره‌و‌ه ب ه گه‌رمی پیرۆزباییان لێده‌که‌م و دوعایان بۆ ده‌که‌م هه‌موو بڕیاره‌کانی کۆتایی کۆنگره‌ک ه دور ل ه سورێژ‌ه ومێکوت ه و گوێ ڕه‌پ ه له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستیدا ب ه دایک و باب گه‌وره‌بن ،زۆریش سپاس��ی فه‌رمانگ��ه‌ی ک��ه‌ش وهه‌واناسی ش��اری کۆی ه ده‌که‌م چونک ه وه‌ک ل ه به‌شی هه‌واڵه‌کانی کورد کاناڵه‌و‌ه بیستم ،کۆنگره‌ک ه بێ گللێر‌ه و کڕێوه‌و ش��ڵێو‌ه و ته‌پ و تۆزل�� ه که‌ش
و هه‌وایه‌ک��ی س��اف و به‌هاریدا به‌ڕێوه‌چوو ،قیله‌وقانج له‌س��ه‌ر ئه‌و کۆنگره‌ی ه قس��ه‌یه‌کی تایبه‌تی نی ه به‌اڵم ب ه پێویستی زانی تێبینییه‌کی چکۆل��ه‌ی خ��ۆی نه‌ک له‌س��ه‌ر ناوه‌رۆکه‌ک��ه‌ی به‌ڵک��وو له‌س��ه‌ر ژم��اره‌ی کۆنگره‌ک�� ه ب ه خزمه‌ت حی��زب وخوێنه‌ر‌ه ب��ێ خێره‌کانی ئه‌مبه‌روئه‌وبه‌ری ڕابگه‌یه‌نێ. ب ه پێی حیسابی د‌ه و دووی نه‌نکم ژم��اره‌ی ئه‌و کۆنگره‌ی�� ه ده‌بوای ه ح��ه‌وت و نیو با .چونک ه حه‌وت و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی له‌و به‌ری جاده‌ی کۆیه¬ -ته‌قته‌ق ،له‌الی شه‌ریک ه دێرینه‌که‌تانه ،ئیتر بۆ ئه‌وه‌ی گرفتاری ئاهی کۆسه‌ی هه‌جیج نه‌بین و ل ه غه‌زه‌بی نه‌وه‌و نه‌تیجه‌کانی خانی له‌پزێڕینی��ش به‌دوربین ،هه‌میش، ت��ه‌رازووی عه‌داڵه‌ت��ی
حیزبایه‌تیمان السه‌نگ نه‌کردبووبێ، داوا ل ه براده‌ره‌کانی ئه‌مبه‌ری ده‌که‌م ژماره‌ی کۆنگره‌ک ه بۆ حه‌وت ونیو دابه‌زێنن ،هه‌ڵبه‌ت هێنان ه خواره‌وه‌ی ژم��اره‌ی کۆنگره‌ک�� ه قازانجێکی دیکه‌ش��ی هه‌یه ،چونک ه ب ه 15ی ئه‌وبه‌ری و 15ی ئه‌مبه‌ری ژماره‌ی کۆنگره‌کانتان ده‌گات ه 30و خه‌ڵک له‌گه‌ڵ حیزبی دێمۆکڕاتی ئامریکا لێیان تێکده‌چێ ،قازانجی دیکه‌شی هه‌ی�� ه چونک�� ه الی هێندێ��ک دراوسێ شه‌رمه‌ند‌ه نابین و که‌س پێم��ان ناڵێ ب�� ه 30کۆنگ��ره‌و‌ه حاڵمان بۆ ئاوای��ه ،چونک ه ل ه دوو کۆاڵن س��ه‌روی حیزبی خۆمان، حیزبم��ان هه‌ی ه ب ه خۆی و س��ێ کۆنگره‌ی ڕه‌ق و ڕوته‌و‌ه سه‌رۆک کۆمارێک و س��ه‌رۆکێکی حکومه‌ت والنی
ک��ه‌م ملیۆنێ��ک مه‌عاش��خۆری «ش��ه‌ش مه‌عاش»ی هه‌یه،هه‌ر ل��ه‌و نزیکان ه حیزبم��ان هه‌ی ه ب ه 13کۆنگره‌و‌ه س��ه‌رۆکێکی هه‌رێم وحه‌وت هه‌ش��ت وه‌زیری قه‌ڵه‌و و س��ی چل پارله‌مانتاروپایته‌ختێکی خنجیالنه‌شی هه‌یه ،تۆ خوا عه‌یب نی ه به‌هه‌ردووالمان 30کۆنگره‌مان به‌ستبووبێ ،به‌اڵم وه‌ک سه‌رده‌می موعینییه‌کان ئێستاش سه‌رینمان به‌رد و ڕاخه‌رمان زه‌وی وپێخه‌فمان ئاسمان بێ؟ له‌خۆڕا نی ه باپیرانمان گوتویان ه ده‌ستێک به‌ته‌نێ ته‌قه‌ی نایه ،جا مه‌ردی خودابن هه‌ر لێره‌و‌ه ش��اده‌و ئیمانێکی به‌حه‌ق بێنن و هه‌ردوو ال به‌یه‌که‌و‌ه بڵێن ڕه‌ببه‌نا یه‌کبوونا ئه‌حزاب��ی کورده‌نا وه‌قینا عه‌زابه‌ن شه‌قلی په‌قلی بوون، ئامییییییییییییییین.
2
گۆڤاری عه‌له‌تریکی قیله‌وقانج
فوول کاره‌با ،سێ فاز ،به‌رانبه‌ر ب ه 750هێستری هه‌ڵم.
بابه‌تی دویه‌م: سه‌رنج بده‌ن سه‌رنج بده‌ن
ئه‌و تاقییکاریی ه تایبه‌ت ب ه «ڕۆژهه‌اڵتوو»یه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ڕۆژهه‌اڵتی کوردس��تان ه و تکای ه کو‌ردی پارچه‌کانی دیک ه سه‌ری خۆیانی پێو‌ه نه‌یه‌شێنن.
پرس��یار -به‌ڕێو‌ه چوونی ساڵیادی خومه‌ینی ل ه هۆڵی شه‌هید پێشه‌وای هه‌ولێری پایته‌ختی کوردان! یانی... -1رێزلێنان ل ه پێش��ه‌وا ،چونک ه ل�� ه هۆڵه‌که‌ی ئه‌ودا یادی گه‌ور‌ه پیاوێکی وه‌ک خومه‌ینی ده‌کرێ؟ -2رێزلێن��ان ل ه خومه‌ینی چونک ه ل ه هۆڵی گه‌ور‌ه پیاوێکی وه‌ک پێشه‌وادا یادی‌ده‌کرێ؟ (-3عه‌قڵی قیله‌وقانج له‌م دوو بۆچوون ه زیاتر هیچی دیکه‌ی نه‌بڕی) تاقیکاری: ب ه قه‌پان��ی کو‌لتوور و ئه‌ده‌بییاتی ک��وردی ب ه وه‌کاله‌ت ل ه الیان حکومه‌تی کوردانه‌وه ،مه‌س��ه‌له‌کانی خواره‌و‌ه له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانی سه‌ره‌و‌ه هاوسه‌نگ بکه‌ن. -1ئه‌م ال‌م تات و ئه‌والم تات هه‌ی باب ه جیقم ده‌رهات. -2نه‌شیش بسوتێ نه‌که‌باب. -3سیاسه‌ت دایک وباب ناناسێ. نیشانی: له‌سه‌رپشتی کۆڵبه‌ره‌کانی س��ه‌ر سنوور ،وه‌اڵمه‌کانتان ببه‌ن ه ش��ه‌قامی پارله‌مانی کۆماری ئیس�لامی ،گه‌ڕه‌کی پۆس��ت ه گرینگه‌کان ،کۆاڵنی بێ مافه‌کان ل ه پۆستی سه‌رۆک کۆماری و سه‌رۆک وه‌زیری ،خانوی که‌مین ه بێچاره چاره‌نه‌نوسراوه‌کان، ته‌نیشت قه‌سابخانه‌ی قاڕنێ و قه‌اڵتان و... ل ه ئه‌گه‌ری ته‌ندروس��تی وه‌اڵمه‌کانتان ،خێرا بگه‌ڕێنه‌و‌ه باش��وری کوردس��تان چونک ه به‌هیواین ب ه یاسای تیر و پشک ،دوو که‌س وه‌ک براو‌ه خه‌اڵت بکه‌ین. بۆ زانیاری: خه‌اڵتی نه‌فه‌ری یه‌که‌م: س��ه‌ردانی گۆڕی خومه‌ینی ل ه سه‌ر گیرفانی دێمۆکڕاته‌کان له‌گه‌ڵ دوو ته‌نه‌که‌ی پووتی ئۆڕانیۆمی «خه‌نی» کراو. ژماره( )1مانگی «وه‌زیرزه‌ردان» ساڵی یه‌که‌می «حکومه‌ت ب ه تڕ به‌ندان»
خه‌اڵتی نه‌فه‌ری دوویه‌م: سه‌ردانی گۆڕی شه‌هید پێشه‌وا له‌سه‌ر گیرفانی کۆنسولگه‌ری کۆماری ئیس�لامی ل�� ه هه‌ولێر ،وێڕای وی��زا و میوانداری ل�� ه رێس��توڕانی «ئه‌وین» ب��ۆ خواردنی ت��ه‌ڕ‌ه که‌باب و وشکه‌که‌باب.
بۆ به‌رگری ل ه تۆپبارانی خاڵ ه هاوبه‌شه‌کانی نێوان حکومه‌تی کوردان و کۆماری ئیسالمی به‌تایبه‌ت خاڵه‌کانی سه‌ر سنور، هه‌روه‌ها بۆ پاراس��تنی ظروف (قاپ وقاچ��اخ) هه‌ر لێره‌و‌ه کۆتایی ب ه بابه‌ته‌که‌مان دێنین. خوا ل ه گوناحی هه‌موو الیه‌کمان خۆش بێت.
گۆڤاری عه‌له‌تریکی قیله‌وقانج
فوول کاره‌با ،سێ فاز ،به‌رانبه‌ر ب ه 750هێستری هه‌ڵم.
3
بابه‌تی سێیەم:
هه‌واڵی خاڵی
مامه‌ند‌ه گۆڵی ش��ه‌ختان ل ه به‌شی کفت ه ناسی زانک��ۆی که‌مبریج ،ل�� ه ووتارێکی زانس��تی گووت��ی« :کفت ه ته‌نه��ا خواردنێک�� ه که‌هه‌م درووستکردنه‌که‌ی کاری هه‌موو کابانێک نی ه و هه‌میش خواردنه‌که‌ی کاری هه‌موو که‌س نیه«، مامۆستا قاس��م موئه‌یه‌دزاده‌ی پالک هه‌ڵۆ ،ل ه کتێبی ،حه‌م ه ڕۆندز ،ده‌ڵێ : «به‌داخه‌وه ،کفت ه له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ڕاپ ه قژدرێژه‌کان وه‌ک گۆرانییه‌کانی حه‌س��ه‌ن زیره‌ک ئاسه‌واری نه‌ما و خواردنێک به‌ناوی پیتزا مه‌یدانی پێ چۆل کرد» .به‌پێی دوایین لێکۆڵینه‌وه‌کانی پڕۆفیسوور خواروخێچ ،ک ه النی که‌م له‌سه‌ر 50کفته‌خۆر تاقی کراوه‌ته‌وه ،ئه‌م حاڵه‌تان ه له‌دوای خواردنی کفت ه ل ه کفته‌خۆره‌کاندا س��ه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن ،نێره‌که‌ری ،به‌رخودان ،قس�� ه نه‌س��ه‌لماندن ،ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌و‌ه ژیانی هێمنانه. کفته ،جیا له‌تامه‌که‌ی هه‌ر ب ه ناوه‌که‌ی ده‌تبا ت ه دنیایه‌کی دیکه‌وه ،ش��اگردی ب ه حه‌قی داروین، هه‌مان مامۆستا ته‌نزنووسه‌که‌ی خۆمان ،ل ه کتێبی ،هه‌مووجارێ جه‌ماڵ ناڕوا تا کفت ه ب ه پێنج تمه‌ن بێ ،فه‌رموویه‌تی« :کفت ه جیا ل‌ه هێلکه‌و قه‌ره‌ڵوو، فه‌لسه‌فه‌یه‌کیشی له‌ناوزگیدا حه‌شارداوه ،له‌دنیای هه‌مبێرگێر و که‌باب لوقم ه وکاڵباس و سۆسیسدا، کفت ه به‌س��اکارترین زم��ان پێمانده‌ڵێ :هه‌رچی له‌ده‌س��تت چوو ئیتر ناگه‌ڕێت��ه‌وه ،جا قه‌ندیلی حیزبی دێمۆکڕات بێ ،تاج و ته‌ختی حه‌مه‌ڕه‌زاشا بێ ،یان چاوشارکێ و گۆیه‌ن و هه‌ددار هه‌ددار و هه‌ته‌رێ و مه‌ته‌رێی به‌ره‌به‌ری نه‌ورۆزان بێ». مامۆس��تا گون ته‌ماته ،ل ه کتێب��ی ،کفته‌کانی پورم ،ب ه زمانێکی ن��ه‌رم ده‌فه‌رمێ «کفته ،ب ه بێ پاس��اپۆرت و ویزا وقاچاخچییه‌کانی سنوور، ڕاسته‌وخۆ ده‌تبات ه نێو دیز‌ه ڕه‌شه‌کانی نێو ته‌ندوور، کفت ه وه‌بیرهێن��ه‌ره‌وه‌ی دایک و جیران وچه‌ند کفت ه خۆری به‌ناوبانگی تایف ه و پش��یل ه چه‌رم ه چه‌قاڵته‌خۆره‌کانی سه‌رده‌می منداڵیی‌تۆن». ئایه‌تووڵاڵ قوره‌یشی له‌سه‌ر ناڵه‌شکێنه‌ی بۆکانێ ڕا فتوای دا ،ه هر‌که‌س س��ااڵن ه النی که‌م سێ جه‌م کفته‌و شۆرباو نه‌خوا ،سێ ب ه شه‌ش ته‌اڵقی ده‌که‌وێ و ب ه هیچ ته‌نز نووسێک چا نابێته‌وه»، فه‌قێ که‌ریمی کوڕی سۆفی مه‌ولود و شێخ عه‌لی ئیسماعیل زاده‌ش ب ه دوو قۆڵی ئه‌شهه‌دوبیلالیان
بۆ گوت و چه‌پ و ڕاس��ت ش��ه‌قه‌یان ل ه ئه‌ستۆیان هێنا. ئه‌وده‌م ک�� ه منداڵ بووم و وه‌کوو ئێس��تا فێری درۆ و بوختان و کاڵ‌و له‌س��ه‌ر خه‌ڵکنان نه‌بب��ووم ،کاتێک ل ه قوتابخانه‌ڕا ده‌گه‌ڕامه‌و‌ه ماڵێ ،ب ه بێ ئه‌وه‌ی که‌س پێی گوتبووبێم یان بۆنێکم بۆ هاتبووبێ ،ده‌مزانی ئه‌مشه‌و کفته‌مان هه‌یه ،من عیلمی غه‌یبم نه‌بوو به‌اڵم ب ه دیتنی پشیله‌کان ب ه نێر و مێ و بێچو و گورپه‌و‌ه ل ه سه‌ر بانه‌کانی ده‌وری حه‌وشه‌ی ماڵی ئێم ه کۆببونه‌وه ،ده‌مزانی ئه‌مشه‌و کفته‌ی ده‌خۆم، دایکم گۆشتی ده‌کوتا و ب ه ده‌نگی گۆشت کوتانی دایکم هه‌رچی پشیله‌ی گه‌ڕه‌که ،گه‌مارۆی ماڵی ئێمه‌یان دابوو .ل ه دوای ته‌واو بوونی ڕێوڕه‌سمی گۆش��ت کوتان ،دایکم گۆش��ته‌که‌ی ده‌برده‌و‌ه ژوورێ و پش��یله‌کان له‌و په‌ڕی ڕێز و ئیحتڕامدا ده‌هاتن ه خوار و خه‌ریک خواردنی چه‌رم ه چه‌قاڵت ه و لێستنه‌وه‌ی به‌رد‌ه کفته‌ک ه ده‌بوون. مرۆڤ��ی نه‌جیب و خانه‌واد‌ه و س��نه‌یی گوته‌نی ب��اکالس ،ل ه منداڵیه‌و‌ه دی��اره ،چونک ه به‌نده‌ی موخلیس جاری وابوو هه‌ر بۆ فش�� ه ب ه کوتک ه داره‌ک�� ه ل ه ب��ه‌رد‌ه کفته‌که‌م ده‌دا ،ئیتر د‌س��ت ه ده‌ست ه پش��یل ه ب ه دوای ده‌نگه‌که‌دا بۆ ئاهه‌نگی چه‌رمه‌چه‌قاڵت ه خواردن ده‌هاتن ه سه‌ربانه‌که‌مان، که‌چی خێرا تێده‌گه‌یشتن ک ه هه‌واره‌ک ه خاڵی ه و ئیت��ر ب ه میاو میاو ل ه ماڵی ئێم ه دوور ده‌بوونه‌وه، جاری واش بوو دایکم ده‌گه‌یشتێ و ل ه دووره‌و‌ه پێی ده‌گوتم« :ده‌ک تیری حه‌زره‌تی غه‌وس��ت وه‌س��ه‌ر گۆی مه‌مکی که‌وێ ،بۆ ئه‌و پش��یل ه به‌سته‌زمانان ه ئازار ده‌ده‌ی»؟! ئیدی تۆزێک دره‌نگت��ر هه‌اڵتبام چمبۆڵه‌یه‌کم
ژماره( )1مانگی «وه‌زیرزه‌ردان» ساڵی یه‌که‌می «حکومه‌ت ب ه تڕ به‌ندان»
وه‌سه‌ر دوو و س��ه‌رپایه‌م و‌ه پ��اش قوون
که‌وتبوو. ئێس��تاش ل�� ه به‌ره‌ب��ه‌ری یه‌که‌م س��اڵیادی خاڵیترین ه��ه‌واڵ ،ل ه مێ��ژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری کو‌ردی و عه‌جه‌میدا ڕێ��ز ده‌گرین ل ه خاڵیبه‌ند ترین ژورنالیس��تی په‌ڕۆفیش��نال و هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی پش��یله‌کان ،نا نا بمب��وورن خوێنه‌ران ،ل ه فه‌ننی ڕۆژنامه‌وانی و هه‌واڵسازی ،سوود وه‌رده‌گرن. ئه‌م هه‌واڵ ه ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ل ه سایتی ڕۆژهه‌اڵت تایمز باڵ‌و کرایه‌و‌ه «تاتلیساس چی ب ه ڕه‌زازی گوت؟» ئه‌م ژورنالیس��ت ه به‌ڕێز‌ه ل ه کۆتایی هه‌واڵه‌که‌یدا ده‌فه‌رم��ێ :ب ه ه��ۆی قه‌ره‌باڵغی نێ��و هۆڵه‌که، تێنه‌گه‌یشتم ،چی پێ گوت. هه‌رچه‌ند ک ه قیله‌وقانج له‌و ئاهه‌نگه‌دا بانگهێشت نه‌کرابوو ،به‌اڵم ب ه س��وود وه‌رگرتن ل ه عیلمی پاڕاسایکۆلۆژی تێگه‌یشت مه‌به‌ستی تاتلیساس ل ه تۆمار کردنی ده‌نگ و ڕه‌نگی کاک ه ناسره‌که‌مان ئه‌و‌ه بوو‌ه تا ب ه بلوتووز بۆ ش��وانپه‌روه‌ری بنێری و ئه‌و گۆرانییه‌ی خۆش��ی هاوپێچ بکا ک ه ده‌ڵێ: گه‌ل گه‌ل گه‌ل گ��ه‌ل گه‌ل ،گه‌ل گه‌ل ،گه‌ل بورا گه‌ل ئیدی لێره‌ڕابوو ک ه شوانه‌که‌ی سوڵتانی ،کین ئه‌م ،بیرۆکه‌ی گه‌ڕانه‌و‌ه بۆ واڵتی تورکیا و بنبڕکردنی ن��ه‌وه و نه‌تیجه‌کانی ئیمپڕاتوری عوسمانیی که‌وت ه مێشکی.
4
گۆڤاری عه‌له‌تریکی قیله‌وقانج
فوول کاره‌با ،سێ فاز ،به‌رانبه‌ر ب ه 750هێستری هه‌ڵم.
بابه‌تی چواره‌م:
ڕه‌وتی شێعر له‌سه‌رده‌می به‌ڕ‌ه ڵاڵیی یارانه‌کاندا
ئازیزم ل ه دووری تۆ بارانی فرمێسک ل ه هه‌وری چاوه‌ڕه‌شه‌کانم وه‌ک تاڤگه‌ی شه‌ڵماش ب ه پلوسکی چه‌ناگه‌مدا چۆڕ چۆڕده‌ڕژێن ه نێو پێاڵوه‌کانم هه‌ربۆیه‌تا ل ه کوچ ه باغی بیره‌وه‌ریه‌کانمدا به‌یادی تۆ هه‌نگاو هه‌ڵدێنمه‌و‌ه که‌وشه‌کانم ده‌ڵێن ،شڵق،،،،فڵق ڕه‌وتی شێعر له‌دوای ئامانجدارکردنی یارانه‌کان ئازیزم له‌دوری تۆ ناوێرم بگریم چونک ه ده‌ترسێم له‌ناکاو فرمێسکی چاوم بنوسرێ له‌گه‌ڵ قه‌بزی ئاو.
بابه‌تی پێنجه‌م:
ش��اگرد مکانیکێکی ڕۆناویی نه‌خوێنده‌وار،ل‌ه گێژه‌ڵووک��ه‌ی ئه‌وینی کچه‌دانش��جویه‌کدا ،ب‌ه م ش��ێعر‌ه چه‌ور‌ه هه‌س��تی خۆی به‌رانبه‌ر ب‌ه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌ربڕیوه. گیراو‌ه به‌دوو ده‌ستی تۆ فه‌رمانی دڵی من بووم ه ب ه کالجی به‌ری پێت سور‌ه گوڵی من هێند توند‌ه فالوێلی ئه‌وینت به‌هه‌مووال ئیستارتی گه‌رووم قڕخه‌یی لێهات و نه‌سوڕا سوڕانی نی ه له‌و سه‌به‌ب ه په‌نکه‌یی ژینم سه‌د خاڵی له‌سه‌رکه‌وتۆ پالتینی ئه‌وینم الستیکی به‌ری پێم هه‌موو سوا له‌و هه‌موو پێچ ه بۆ جوابێکی بێ بایه‌خی تۆ کوچ ه به‌کوچ ه خاڵی بوو هه‌موو باتریی له‌شم شارژی درۆی ه بۆ سێسه‌دی پڕ حه‌وجێ ب ه ماچێکی ئه‌تۆیه ژماره( )1مانگی «وه‌زیرزه‌ردان» ساڵی یه‌که‌می «حکومه‌ت ب ه تڕ به‌ندان»
سوتاو‌ه دڵم روحمێ بک ه هێند‌ه مه‌د‌ه گاز قڕ بووم ب ه بوخار به‌س ه ئیتر عیشوه‌گه‌ری ونا‌ز دیفرم که‌وه‌کوو کۆرپه‌یی شیرخۆر‌ه ده‌ناڵێ دوو شه‌فتی بڕاوم وه‌کوو گه‌سک حه‌رزی ده‌ماڵێ که‌ڵکی نی ه ئیتر ب ه قه‌وه‌ی پێمه‌ڕ‌ه یا پاچ ماتۆڕی دڵم که‌وت ه که‌مینگاهی گریپاچ عیشقی ئه‌من ئه‌وعیشقه‌ی ه ته‌عمیری پێویست ه مامۆستا گوتی نومره‌یی ئه‌وعاشق ه بیست ه
5
گۆڤاری عه‌له‌تریکی قیله‌وقانج
فوول کاره‌با ،سێ فاز ،به‌رانبه‌ر ب ه 750هێستری هه‌ڵم.
بازاڕی بورس یه‌ک ته‌نه‌که‌ی پووتی بنێش��تی س��ه‌قز ب ه دوو دۆالر هه‌رزانتر ل ه دۆینێ سه‌ربه‌سه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌نجه‌ڵێک ماستی هه‌ولێر مامه‌ڵ ه کرا. گیرفانێک تۆوی بۆکان ب ه بێ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز به‌رامبه‌ر ب ه تێڕێک هه‌رمێ کروزی سه‌رده‌شت ،له‌قه‌پان درا. س��یپه‌یه‌ک گێالسی شنۆ ب ه س��ه‌د دۆالر به‌رزبوونه‌و‌ه به‌رامبه‌ر ب ه بۆشقه‌یه‌ک نه‌فتی تێگزاز مامه‌ڵ ه کرا ،به‌رز بوونه‌وه‌ی ل ه ناکاوی گێالس��ی شنۆ ،بوو ب ه هۆی سه‌ر س��ووڕمانی ئابووری ناس��انی جیهان .ئادام ئیسمیت، ئابووری ناس��ی ب ه ناوبانگ ،ئه‌م له‌ناکاو هه‌ڵکش��انه‌ی گێالسی شنۆی ل ه پاشله‌رزه‌کانی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییان��ه‌ی کۆنگره‌ی 15ی حیزب��ی دێموکڕاتی کوردس��تان زانی و چاوه‌ڕوانی کرد پاییزی ئه‌مس��اڵ، خه‌ڵک بۆ دروس��ت کردنی مره‌بای گێالس تووش��ی وه‌رگرتنی وامی درێژخایه‌ن ل ه بانکی جیهانی بن.
ژماره( )1مانگی «وه‌زیرزه‌ردان» ساڵی یه‌که‌می «حکومه‌ت ب ه تڕ به‌ندان»
به‌ر ل‌ه خوداحافیزی قیله‌وقانج له‌باری ئابوریه‌و‌ه ئه‌و ده‌سته‌اڵته‌ی نی ه بۆ ئاگادار بوون ل ه دۆخی واڵتانی ش��ه‌پڵه‌لێدراو ی��ان حاڵ و ئه‌حوااڵتی حیزبه‌کانی خۆمان چوار پێنج کۆلک ه په‌یامنێر ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕوداوه‌کان بکا ،یان له‌سه‌ر نه‌ریتی باشورییه‌کان ب ه ته‌لیس دینار و دۆالر له‌به‌ر ده‌م نوس��ه‌ران و دیزاینه‌ران هه‌ڵرێژێ ،له‌س��ای ه سه‌ری حکومه‌تی کوردیش چونک ه زۆربه‌ی نوس��ه‌ران قه‌ڵه‌مه‌که‌یان به‌پار‌ه ڕاهاتوو‌ه هه‌ر ل ه ئێس��تاو‌ه چاوه‌ڕوانی ده‌که‌م ئه‌م گۆڤار‌ه تاسااڵنێکی درێژ تووشی وشک ه نووسه‌ری بێ ،ئه‌گه‌ر دیزاینه‌رێک��ی وه‌ک ئاگری باڵه‌کی یارمه‌تیمان ده‌دا ب ه ڕوحمی ئه‌و خودایه‌ی ه و هیچی دیکه ،چونک ه بێ ئه‌وه‌ی تمه‌نێکی بده‌ینێ که‌نیمان ه و بۆیه‌ش نایده‌ینێ ،گۆڤار‌ه که‌مان وه‌ک کاسه‌ڵ ه ش��ینکه به‌حه‌وت ڕه‌نگان ده‌ڕازێنێته‌وه، له‌وانه‌ش�� ه له‌پێناو خزمه‌ت ب�� ه ته‌نزی کو‌ردی خودا گێژی کردبووبێ ،چونک�� ه ئه‌وه‌ی ده‌زانم هه‌رچی تۆزێک عه‌قڵی ل ه مێشکدابێ ب ه حه‌یاتی خۆ ل ه ته‌نز ن��ادا ،قیله‌وقانج ئه‌گه‌ر هیچی نه‌بێ ئه‌مڕۆ له‌س��ایه‌ی ئه‌و گۆڤاره‌و‌ه هه‌زاران گوپ و پته‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵکانه ،هه‌ر لێره‌و‌ه له‌سه‌رده‌ستی هه‌مووتان بۆ دیزاینی هه‌رژماره‌یه‌کی گۆڤاره‌که‌مان سه‌د گوپ و په‌نجا پته‌ی ل ه ڕۆژبازاڕی قیامه‌تدا پێ قه‌رزداربین.