مەرال بێشتاش ،پارلەمانتاری هەدەپە:
دوای 12
«
«توركیا پالنی درێژخایەنی بۆ دژایەتیكردنی رۆژئاوای كوردستان هەیە»
5
رؤذنامةيةكي سياسي ،روناكبريي ،كؤمةآليةتيي هةفتانةية
ذمارة ( )552دو شةممة 2016/2/22
رۆژ هێشتا بڕیارەكانی بارزانی نەكەوتونەتە بواری جێبەجێكردنەوە
“جێگەی پرسیارە یەكێتی لەو كۆمپانیایانە ناپرسێتەوە كە داهاتەكەیان بە ناشەرعی كۆكردۆتەوە”
گومانەكان لەسەر بردنەدەرەوەی 25هەزاری ،زیاتر دەبن پارلەمانتارێكی لیژنەی دارایی: بەڵگەی پێویستم هەیە و الیەنی ئەمنی هەركاتێك داوای بكات ،دەیخەمە بەردەستیان
زانیاریی زیاتر لەالپەڕە 3دا دەخوێننەوە
«
چاودێر -تایبەت: 12رۆژ لەمەوبەر مەسعود بارزانی بە مەبەستی رێكخستنەوەی كاروباری حــكــومــەتــی هــەرێــمــی كــوردســتــانو ئەنجامدانی چاكسازیو لێكۆڵینەوە لەو كۆمپانیایانەی داهاتیان بە ناشەرعی كۆكردۆتەوە ،چەند بڕیارێكی دەركرد، بەاڵم ئەم بڕیارانە تاكو ئێستا نەكەوتونەتە بــواری جێبەجێكردنەوە .لەوبارەیەوە پارلەمانتارێكی فراكسیۆنی زەرد دەڵێت “نابێت حسابی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانه لەم ماوەكورتەدا بكرێت”. ئــەم بــڕیــارانــەی مەسعود بــارزانــی لەكاتێكدایە كە ساڵی 2011چەند بڕیارێكی هاوشێوەی دەركــرد ،بەاڵم ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبوو ،بۆیە هەتا سەرئەنجامی لێكۆڵینەوەو جــۆری سزاكان و سزادراوەكانیش نەزانرێ، خەڵك لــەم بڕیارانەش دڵنیا نابێ. لەبارەی لێپرسینەوەی یەكێتیش لەو گومانانەی لەسەر هەندێ كۆمپانیا هــەن ،چاودێرێكی سیاسی ،جەخت لەوەدەكاتەوە ،كە پێویستە یەكێتیش لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە بكات ،كە داهاتەكەیان بە ناشەرعی كــۆكــردۆتــەوە .دەشــڵــێــت “جێگەی پرسیارە یەكێتی لەم پرسە ناكۆڵێتەوە، یان بڕیارێكی لەسەر ئەم كەیسە نییە، ئەمە لەكاتێكدا لە بەرامبەر بەرپرسانی یەكێتیش قسەو قسەڵۆك لەناو خەڵكدا
هەیە .پرسیاری جۆراوجۆریش لەسەر كۆمپانیای گۆڕان و یەكگرتوش هەیە. هەروەها لەسەر سەرچاوەكانی داهاتیان كە لە كوێوەیە؟”. ئەو چاودێرە سیاسییە كە نەیویست ناوی بهێنرێت ،بە “چاودێر”ی راگەیاند، بڕیارەكانی ئــەم دوایــیــەی مەسعود بــارزانــی لەسەر ئــەو كۆمپانیایانەی كــە بــە نــاشــەرعــی داهــاتــەكــانــیــان گەیشتۆتە ملیۆنەها دۆالر ،ئەگەر زیاتر مەبەستی لەو كۆمپانیایانە بێ كە هی بەرپرسەكانی پارتین یان نزیكن لەو حزبەوە ،ئــەوا لە سنوری دەسەاڵتی یەكێتیشدا كۆمپانیاش هەیە كە دەوترێ هی بەرپرس و كاربەدەستانی یەكێتین، یان لە ژێر سایەی بەرپرسێكی ئەو حزبەوە بە ناشەرعی سەروەت و سامان كۆدەكەنەوە ،بۆیە پێویستە یەكێتی لێكۆڵینەوە لەو داهاتە ناشەرعییانە بكات و ئیجرائات بكات .دەشڵێت “لەناو یەكێتیدا ،ئەوەندەی پروپاگەندە باڵودەكرێتەوە ،نیو ئەوەندە ئیجرائات لەگەڵ گەندەڵكاران بكرێ ،پایەی یەكێتی بەرزتر دەبێت .ناشكرێ لەناو حكومەت و حزب و لەناو وەزارەتەكاندا لە بەغدادو كوردستان ،گەندەڵكار نەبێ، سەر بە یەكێتی بن.
3
توركیا بەتەواوی لەپێشڕەوییەكانی یەپەگە ترساوە پاتریك كۆكبێرن ،شیكەرەوەی جەنگیی :زۆر قورسە لەم كاتەدا ئەمەریكا دەستبەرداری یەپەگە بێت 2
هاملێت لەناو پەنابەرانە
رێبوار ساالر
«
«ببیت یان نەبیت، ئا ئەمەیە کێشەکە»
لە موجامەلەکردنی مەالكانەوە بۆ هێرشکردنە سەریان
یەكەم گۆڵی عیراقی لە كاڵچۆ 7
راپۆرت
ذمارة ( )552دو شةممة 2016/2/22
info_chawder@yahoo.com
2
توركیا بەتەواوی لەپێشڕەوییەكانی یەپەگە ترساوە سەرەڕای بۆمبارانی توركیا ،نزیكەی 800كیلۆمەتری سنوریان كۆنتڕۆڵ كردوە پاتریك كۆكبێرن ،شیكەرەوەی جەنگیی :زۆر قورسە لەم كاتەدا ئەمەریكا دەستبەرداری یەپەگە بێت راپۆرتی :بابان حەمە هەفتەیەكی تەواوە لەچەندین كەتیبەی تۆپهاوێژی توركیاوە بۆردومانی رۆژئاوای كوردستان دەكرێتو لە بەرەبەیانی رۆژی هەینیشەوە تۆپبارانی ئەو بەشەی كوردستان چۆتە قۆناغی بێ وچانەوە، بەشێوەیەك كە لەو رۆژەدا نزیكەی 6 كاتژمێر بەبێ وەستان عەزاز و بەشێكی حەسەكەو هەندێك ناوچەی عەفرینو حەلەب بەردەوام بووە .چ ئاژانسی (فرانس پرێس) ،چ (بی بی سی) و چ (فرانس ،)24لە زنجیرەیەك راپۆرتیاندا بە تەواوەتی جەختیان لەوە كردۆتەوە كە چڕكردنەوەی ئەو بۆردومانو تۆپبارانەی توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان، ترسی ئێجگار گەورەی توركیایە لەو پێشڕەوییانەی یەكینەكانی پاراستنی گەل كردونی ،بەشێوەیەك كە كۆنتڕۆڵكردنی ناوچە سنورییەكانی نێوان توركیاو ئەو بەشەی كوردستان بەشێوەیەك چۆتە پێشەوە نزیكەی 800كیلۆمەتری ناوچە سنورییەكانیان بەتەواوتی كۆنتڕۆڵ كردوە. پێشڕەوی بەردەوامی یەپەگە لە دوو رۆژی رابـــردودا ،یەكینەكانی پاراستی گەل ،توانیویانە كۆنتڕۆڵی چەند ناوچەیەكی فــراوان لە ریفی شــەدادی لە باشوری حەسەكەو شاڕێگەی پارێزگای دێرزۆر بكەنو 9ناوچەی سەرەكی سنوری ئەو پارێزگایە بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵ بكەنو نزیكەی 100چەكداری داعش بكوژن و 18 شیان بەدیل بگرن.
سوپای ئەمەریكادا یەكێكە لەو كارتانەی توركیا كە دژ بەئەمەریكا بەكاری دەهێنێت كە لەوێوە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا بۆردومانی توندڕەوەكان دەكەن ،لەكاتێكدا بنكەی ئەنچەرلیك 700هەزار سەربازی تێدایەو بە گەورەترین خەزێنەی چەكی ئەمەریكاش دادەنرێت لە دەرەوەی واڵت.
یەپەگە خەریكە هەردوو كانتۆنی كۆبانی و عەفرین لەیەك دەداتەوە
بێوچان ئاگر باران دەكرێن ئەگەر ئەو بۆردومانە چڕوپڕانە بەردەوامییان ،24 فــرانــس بــەپــێــی راپــۆرتــێــكــی هەبێتو نەوەستێنرێت مەترسی جیدی فرۆكەخانەی زیاتر بۆردومانەكانی توركیا لەسەر ئەو ناوچانە دروســت دەكــات كە گرتۆتەوە عەزازی رۆژئاوای مینگو عەفرینو كوردانی ئەو بەشەی كوردستان كۆنتڕڵیان كە چەند رۆژێكە یەكینەكانی پاراستنی كردووەو چەندین بنكەو بارەگای سەربازیو گەل (یەپەگە) كۆنتڕۆڵیان كردووە0 كەمپی مەشقو راهێنانەكانی یەكینەكانی سوریا، بەپێی راپۆرتەكانی روانگەی پاراستنی گەل تێدا بوونی هەیە. لە ریفی حەلەبو عەزازو باكوری حەلەب، تۆپبارانەكە نزیك بە 6كاتژمێر بەبێ وچان فڕۆكەی نادیار یەپەگە بۆردومان بەردەوامی هەبووە. دەكات روانگەی وتەبێژی عەبدولرەحمان، رامی فرۆكەیەكی جەنگی نادیار ،لەناوچەی كە كــردۆتــەوە ـەوە ـ ل جەختی ـا، ســوریـ (حەقل شیرین) لە باشوری حەسەكە، بۆردومانكردنەكانی توركیا بەشێوەیەكی بۆردومانێكی چڕی بنكە سەربازییەكانی مەترسیدار چڕ بۆتەوە ،بەشێوەیەك كە یەپەگە دەكاتو بەپێی ئەو زانیارییانەی
یەپەگەش داوێتییە روانــگــەی ســوری، فــڕۆكــەیــەكــی نــادیــار لــەكــاتــژمــێــر 8ی سەرلەبەیانی هەمان رۆژدا ئەو كارەی ئــەنــجــامــداوە ،داواش لەهاوپەیمانی نــێــودەوڵــەتــی دەكـــەن كــە لێكۆڵینەوە بكرێت لەسەر ئەو بۆردومانە ،كە ئایا فڕۆكە سەربازییەكانی توركیان ،یاخود روسیا ،یان حكومەتەكەی ئەسەد .بەپێی هەواڵێكی تۆڕی BBCپێدەچێت ئەو فڕۆكەیە هەمان ئەو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەی توركیا بێت كە پێنج شەممەی رابــردوو لەخاكی سوریا كەوتە خـــوارەوە ،پاش ئەوەی شوێنی گەڕانەوەی نەزانرابوو پاش چاالكییەكەی.
ئەردۆگان :بۆردومانی كوردەكان بەرگرییە لەخۆمان لە وتارێكیدا دوابــەدوای تەقینەوەكەی هەینی رابردو لە ئەنقەرە ،رەجەب تەیب ئەردوگان ،سەرۆككۆماری توركیا ،رایگەیاند كە چڕكردنەوەو بەردەوامی بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر ناوچە كوردییەكانی سوریا، دوابــــەدوای تەقینەوەكەی ئەنقەرە بە پێویست دەزانرێتو توركیاش ئەو مافە دەداتــە خــۆی بۆ بەرگریكردن لەخۆی. راشیگەیاند واڵتــەكــەی ئــامــادەی هەر پرۆسەیەكی سەربازییە بۆ ئەو مەبەستەو درێغیش نــاكــاتو دەس ــت ناپارێزێتو رەخنەش لە هاوپەیمانانو بەناراستەوخۆش
لە ئەمەریكا دەگــرێــت بۆ دەستگرتنو هاوكاریو پڕچەككردنی یەپەگە. توركیا هەڕەشەی داخستنی ئەنچەرلیك دەكات بەهۆی زۆرتربوونی پەرەسەندنەكانی نێوان ئەنكەرە و واشنتۆن دەربـــارەی رەوشی سوریا و پێشڕەوییەكانی یەپەگە و بێدەنگی ئەمەریكا ،رەجەب تەیب ئەدۆغان لە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەی هەفتەی رابردوویدا لەگەڵ باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا هــۆشــداری داوەت ــە ئــەو واڵتە لە هەر یارمەتیدانێكی دیكەی یەپەگە. داخستنی بنكەی ئەنچەرلیك بــەرووی
ئۆباما بەدوری نازانێت توركیا بچێتە خاكی سوریاوە رۆژنامەی (ئندیپێندنت)ی بریتانی ،لە راپۆرتێكیدا باس لەوە دەكات كە سەرۆكی ویالیەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ،بەدوری نازانێت توركیا بچێتە نێو خاكی سوریا. پاتریك كۆكبێرن ،شیكاری جەنگیی رۆژنامەی ئندیپێندنت-ی بریتانی ،باس لەوەش دەكات كە بارودۆخێكی مەترسیدار لە سوریا هاتۆتە پێشەوەو بۆتە مەیدانی جەنگێكی هێزە گــەورەكــان ،دەشڵێت: لەسەر زەمینی واقع ئێستا یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ،هاوپەیمانی كــارای ئەمەریكان ،هەر هێرشێكیش كە ئــەوان بكاتە ئامانج ،دۆخەكە ئاڵۆزترو نەخوازراوتر دەكات. كۆكبێرن دەشڵێت :زۆر قورسە ئەمەریكا لەم كاتەی ئێستادا بتوانێت یاخود بیەوێت دەستبەرداری ئەم هاوپەیمانە مەیدانی و شــەڕكــەرەی بێت ،لەكاتێكدا یەپەگە توانیوێتی بەشێكی گەورەی سنورەكانی توركیا لــە ســوریــا دابــخــاتو كۆنتڕڵی بەشێكی گــەورەی دزەكــردنــی شانەكانی تێرۆر بكات كە لەوسنورەوە دزەدەكەنە نێو خاكی سوریا ،بەتایبەتی لە دوو هەفتەی ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ،چونكە تا ئێستا توركیا نەیویستووە ئەو سنورە دابخات، بەتایبەت لەروكاری باكوردا ،كە ئێستا بەچڕی بۆردومانی بۆسەر كوردانی سوریا دەستپێكردوە ،ئەگەر ئەمەشی بەتەواوەتی بۆ نەچووە ســەر ،ئــەوا هیچ دوور نییە لەگەڵ ستراتیژە راگەیەنراوەكەی سعودییە، جەنگی مەیدانی لەسوریا دەستپێبكەن، بەمەش كــوردانــی رۆژئـــاوای كوردستان دەبنە پێخۆری یەكەم پاروی ئەو جەنگەو هەڵوێستی فەرمی سەربازی روسیاو ئێرانو هاوپەیمانانیشیان ،لە لێدوانو رای فەرمی سەربازیو سیاسییەوە دێتە ناوجەرگەی جەنگەكەوە.
شیعەو سوننە لەسەر رزگاركردنی موسڵ شەڕیانە چاودێر -ئاژانسەكان: سوننەكانی عیراق ،بەتەواوی بەشداریكردنی (حەشدی شەعبی) لەرزگاركردنەوەی شاری موسڵ رەتدەكەنەوە ،بەتایبەت دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەناو هۆڵی پەرلەمان بەشداریكردنی حەشدی شەعبی شانبەشانی هێزە سوننییەكان و پێشمەرگە راگەیاند لە رزگاركردنەوەی موسڵ. لەمبارەیەوە هاوپەیمانیی هێزە عیراقییەكان راگەیەندراوێكیان باڵوكردەوە كە تێیدا هاتووە :بە بەشداریی سوپای عیراق و هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری مووسڵ لە دەستی داعش ،پێویستە رۆڵەكانی ئەو شارە بەرپرسیارێتییەكەی بگرنە ئەستۆ، بەبێ بەشداریی هێزەكانی حەشدی شەعبی. هەروەها تێیدا هاتووە :بەكۆی دەنــگ بڕیاری بەشداربوونی هێزەكانی پێشمەرگە درا شانبەشانی سوپای عیراق و هاوپەیمانان ،لە رزگاركردنی شاری مووسڵ ،هەر بڕیارێكیش بۆ بەشداریپێكردنی حەشدی شەعبی لە شەڕی رزگاركردنەوەی موسڵ ،دەبێتە هۆی هاوكاریكردنی چەتەكانی داعش و روودانــی جەنگی تائیفی.
هەروەها هێزە سوننییەكان لەراگەیەندراوەكەیاندا، وتویانە :حەشدی وەتەنیی (سوننەكان )كە لە سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان ی خەڵكی پارێزگای نەینەوا پێكدێت ،دەتوانن مامەڵە لەگەڵ هاوواڵتیانی پارێزگاكە بكەن و ئەركی خۆیان ئەنجامبدەن. ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 20ی ئەم مانگە ،سەرۆك وەزیرانی عیراق ،لە بەردەم پەرلەمانی عیراقدا وتبوی: بۆ رزگاردنەوەی موسڵ هەموو هێزەكان لە هەڵمەتی ئازادكردنی مووسڵدا بەشدار دەبن بە سوننەكان و سوپاو پێشمەرگەو حەشدی شەعبیشەوە. لەالیەكی ترەوە بەرپرسێكی بااڵی حەشدی شەعبی بەئاژانسەكانی عیراقی راگەیاندووە :حەشدی شەعبی بەتەواوی خۆی ئامادەكردوە بۆ جەنگی رزگاركردنەوەی موسڵ لەدەستی تیرۆریستانی داعش ،عەبادی سەرۆك وەزیرانیش دڵنیابووە لە ئامادەكاری ئێمە ،بۆیە رایگەیاندووە كە بەشداری دەكەین و بەدڵنیایشەوە بەشداری دەبین. لەئێستاشدا ،گرەوەكە لەسەر ئازادكردنی تەواوی شاری رومادی و قەزاو ناحیەكانێتی ،دوای ئەوەش نۆرەی موسڵ دێت و چاوەڕوانیش دەكرێت ئەو كات مشتومڕەكانی نێوان سوننەو شیعە لەسەر ئەو كەیسە گەرمتر بێت.
ذمارة ( )522دو شةممة 2016/2/22
راپۆرت
info_chawder@yahoo.com
3
دوای 12 چاكسازییەكەی مەسعود بارزانی بە دەردی ئەوەی 2011دەڕوات؟ رۆژ هێشتا لیژنە بۆ بڕیارەكانی بارزانی پێكنەهێنراوە
جێگەی پرسیارە یەكێتی لەو كۆمپانیایانە ناپرسێتەوە ،كە داهاتەكەیان بە ناشەرعی كۆكردۆتەوە چاودێر -نزار جەزا: 12رۆژ لەمەوبەر مەسعود بارزانی بە مەبەستی رێكخستنەوەی كاروباری حكومەتی هەرێمی كوردستانو ئەنجامدانی چاكسازیو چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان لەناو دامەزراوەكانی حكومەتدا چەند بڕیارێكی دەركرد ،بەاڵم ئەم بڕیارانە تاكو ئێستا نەكەوتونەتە بواری جێبەجێكردنەوە .هەر لەوبارەیەوە پارلەمانتارێكی فراكسیۆنی زەرد دەڵێت «نابێت حسابی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە لەم ماوەكورتەدا بكرێت» .ئەم بڕیارانەی مەسعود بارزانی لەكاتێكدایە كە ساڵی 2011چەند بڕیارێكی هاوشێوەی دەركرد ،بەاڵم ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبوو، بۆیە هەتا سەرئەنجامی لێكۆڵینەوەو جۆری سزاكان و سزادراوەكانیش نەزانرێ ،خەڵك لەم بڕیارانەش دڵنیا نابێ .لەبارەی لێپرسینەوەی یەكێتیش لەو گومانانەی لەسەر هەندێ كۆمپانیا هەن ،چاودێرێكی سیاسی ،جەخت لەوەدەكاتەوە ،كە پێویستە یەكێتیش لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە بكات ،كە داهاتەكەیان بە ناشەرعی كۆكردۆتەوە .دەشڵێت «جێگەی پرسیارە كە یەكێتی لەم پرسە ناكۆڵێتەوە،
یان بڕیارێكی لەسەر ئەم كەیسە نییە، ئەمە لەكاتێكدا لە بەرامبەر بەرپرسانی یەكێتیش قسەو قسەڵۆك لەناو خەڵكدا هەیە .پرسیاری جۆراوجۆریش لەسەر كۆمپانیای گۆڕان و یەكگرتوش هەیە. هەروەها لەسەر سەرچاوەكانی داهاتیان كە لە كوێوەیە؟». لیژنەكەی بارزانی بەمەبەستی جێبەجێكردنو بەدواداچونی ئەو بڕیارانە ،مەسعود بارزانی بڕیاریدا لیژنەیەك پێكبهێنرێت ،كە كارەكانی بە پێی میكانیزمێكی گونجاو ئەنجامدەداتو ئەنجامی كارەكانی بۆ مەسعود بارزانی بـــەرزدەكـــاتـــەوە ،بـــەاڵم بــە گــوێــرەی زانیارییەكانی «چاودێر» ،بەهۆی ئەوەی رۆژی پێنجشەممە ( )2016/2/11مەسعود بارزانی بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی (ئاسایشی میونخ )2016 بەرەو واڵتی ئەڵمانیا بەڕێكەوت ،نەتوانرا ئەم بڕیارانە جێبەجێبكرێن ،چونكە دەبو سەرەتا بە ئاگاداری مەسعود بارزانی، لیژنەیەك بۆ جێبەجێكردنو بەدواداچونی ئەو بڕیارانە پێكبهێنرایە. هەر بە پێی زانیارییەكانی «چاودێر»، لەئێستادا ئــەو ئەندامانەی لیژنەكە، ناوەكانیان ئامادەكراوە ،بەاڵم پێویستی بە ئیمزای مەسعود بارزانییە.
هەماهەنگیی لیژنەكان لەوبارەیەوە ،ئەندامێكی پارلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی زەرد، بە»چاودێر»ی راگەیاند ،مەسعود بــارزانــی دو بــڕیــاری دەركــــرد ،كە یەكێكیان بۆ حكومەت بــو ،ئەوی دیكەیان بۆ حزب ،لە خاڵی كۆتاییدا بڕیاریداوە لیژنەیەك دروستبكرێت بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان ،بەاڵم بۆ رۆژی دواتر مەسعود بارزانی بۆ واڵتی ئەڵمانیا سەفەریكرد ،بەمەبەستی بە شداریكردن لە (كۆنفرانسی ئاساییشی میونیخ .)2016 د.فرسەت سۆفی ،ئاماژەی بەوەشدا، نابێت حسابی ،جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە لەم ماوەكورتەدا بكرێت ،لەبەر ئەوەی ئەو بڕیارانە گرنگن ،لیژنەكە تاكو ئێستا بە تەواوی دروستنەكراوە، بــەاڵم لەگەڵ گــەڕانــەوەی مەسعود بــارزانــی لیژنەكە دروستدەكرێتو دەســت بە ئەنجامدانی چاكسازی دەكرێت. ناوبراو ،باسی لەوەشكرد ،هەر دو لیژنە حزبیو حكومییەكە ،دەتوانن پێكەوە كار لەسەر كەیسێكی هاوبەش بكەن ،ئەگەر هەبێت ،ئەمەش زۆر ئاساییە هەماهەنگی هەبێتو پێكەوە كاربكەنو كێشەیەك نابێت.
گرنگ جێبەجێكردنە ،نەك پڕۆژە هەر لەوبارەیەوە ،ئەندامێكی پارلەمانی كــوردســتــان لــە فــراكــســیــۆنــی ســـەوز، بە(چاودێر)ی راگەیاند ،ئاساییە چاكسازی بە پــڕۆژە دەكرێت ،بــەاڵم ئــەوەی گرنگە جێبەجێكردنی پڕۆژەكەیە ،لە رابردوشدا حكومەت كۆمەڵێك بڕیاری لە چوارچێوەی چاكسازییدا دەركردوە ،بەاڵم ئەوەی گرنگە ئەو بڕیارانە بچنە بواری جێبەجێكردنەوەو تەنها خۆیان لە بڕیاردا نەبیننەوە. گۆران ئازاد ،ئاماژەی بەوەشدا ،چاكسازی واتە شەفافییەتو سزادانی گەندەڵكاران، بەاڵم تاكو ئێستا كەس سزانەدراوە ،موڵكو ماڵی بــەهــەدەردراو نەگەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەت ،ئەگەر ئەمانەش نەیەنەدی، خــەڵــك ئــومــێــدی بــەچــاكــســازی نابێت، لە رابــردوشــدا هەمو چاكسازییەكان لە چوارچێوەی پڕۆژەدا بوەو بێمتمانەییەكی زۆر گەورە لەسەر پرسی چاكسازی لەنێوان خەڵكو دەسەاڵت هەیە. ناوبراو ،رونیشیكردەوە ،ئەگەر بتەوێت متمانەی نێوان خەڵكو دەســەاڵت لەسەر چاكسازی بگەڕێنیتەوە بۆ خەڵك ،دەبێت بە كردارەكی بڕیاربدەیتو جێبەجێی بكەیتو دادپــەروەریو شەفافییەت بگەڕێنرێتەوەو گەندەڵكار سزابدرێت. جەختی لەوەشكردەوە ،هەمو حزبەكان بەرپرسیارن لە جێبەجێنەكردنی پڕۆژەكانی
چاكسازی ،چونكە حزب هەژمونی گەورەترە بەسەر حكومەتو پارلەمانەوە ،جا هەر حزبەو بەپێی بەرپرسیارێتیی خۆی ،لەگەڵ ئەمەشدا حزبەكان ،تاكو ئێستا هاوكارنین بۆ چاكسازیی ریشەیی ،هاوكات ئیرادەی سیاسی الوازە بۆ چاكسازی ،هەروا پارلەمان الوازەو لەكاركەوتوە. ئەو پارلەمانتارەی فراكسیۆنی سەوز، ئاماژەی بەوەشدا ،ئەو دامەزراوانەی كار لەسەر چاكسازی دەكەن الوازن ،بەنمونە دیوانی چاودێریی دارایی خۆی گیروگرفتی هەیەو لە هەولێرو سلێمانی بە شێوازی جیاواز ئیشدەكەنو لە دهۆكیش بونیان نییە ،هەروا داواكاری گشتی سەربەخۆ نییە ،دەستەی نەزاهە كەیسێكی گەورەی یەكالنەكردۆتەوە، كەواتە هەمو ئەو دامەزراوانەی كار لەسەر چــاكــســازیو گــەنــدەڵــی دەكـــەن ،خۆیان گیروگرفتیان هەیەو ناچاالكن. یەكێتی و كۆمپانیاكان لەبارەی ئەنجامدانی چاكسازی لە ناو یەكێتیداو لێپرسینەوە لــە گەندەڵیی كۆمپانیاكان ،چاودێرێكی سیاسی ،كە نەیویست ناوی بهێنرێت ،بە «چاودێر»ی راگەیاند ،بڕیارەكانی ئەم دواییەی مەسعود بــارزانــی لەسەر ئــەو كۆمپانیایانەی كە بە ناشەرعی داهاتەكانیان گەیشتۆتە ملیۆنەها دۆالر ،ئەگەر زیاتر مەبەستی لەو
كۆمپانیایانە بێ كە هی بەرپرسەكانی پارتین یان نزیكن لەو حزبەوە ،ئەوا لە سنوری دەسەاڵتی یەكێتیدا كۆمپانیاش هەیە كە دەوتــرێ هی بەرپرس و كاربەدەستانی یەكێتین ،یان لە ژێر سایەی بەرپرسێكی ئــەو حــزبــەوە بە ناشەرعی ســـەروەت و سامان كۆدەكەنەوە ،بۆیە پێویستە یەكێتی لێكۆڵینەوە لەو داهاتە ناشەرعییانە بكات و ئیجرائات بكات .دەشڵێت «لەناو یەكێتیدا، ئەوەندەی پروپاگەندە باڵودەكرێتەوە ،نیو ئەوەندە ئیجرائات لەگەڵ گەندەڵكاران بكرێ ،پایەی یەكێتی بەرزتر دەبێت. ناشكرێ بە حكومەت و لەناو حــزب و لەناو وەزارەتەكاندا لە بەغدادو كوردستان، گەندەڵكار نەبێ ،سەر بە یەكێتی بن. ئەو چاودێرە سیاسیە ،ئاشكراشیدەكات، كۆمپانیای نۆكان ،بە رەسمی هی یەكێتییەو كــارەكــانــیــشــی لــەچــوارچــێــوەی یــاســادا ئەنجامداوە ،بەاڵم لە دەرەوەی كۆمپانیای نۆكان ،كۆمپانیای شەخسی یان سێبەری بەرپرسانی یەكێتی هــەن ،كە پێویستە بەدواداچونیان بۆ بكات ،ئەگەر دەركەوێ بە ناشەرعی داهاتەكانیان كۆكردۆتەوە، ئەوا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێ .وتیشی «جێگەی پرسیارە كە تــاوەكــو ئێستا یەكێتی دەستی بۆ ئەم مەلەفە نەبردوە، بۆیە ئەگەری زۆرە كە رێگریی هەبێ بۆ بەدواداچونی ئەم كەیسە».
بە 300ملیار دينار دەخەمڵێنرێت گومانەكان لەسەر بردنەدەرەوەی 25هەزاری زیاتر دەبن چاودێر– رێبین حەسەن: تا دێت گومانەكان لەسەر بردنەدەرەوەی بڕێكی یەكجار زۆری 25هەزاری عیراقی بۆ واڵتانی دەرەوەو بەتایبەت توركیا زیاتر دەبن ،پارلەمانتارێكی لیژنەی داراییش ،ئاشكرای دەكات ،كە بەڵگەی پێویستی لەسەر ئەو كەیسە هەیەو ،الیەنی ئەمنی هەر كات داوای بكات ،دەیخاتە بەر دەمیان .هاوكات بەپێی هەندێ زانیاری ڤیدیۆیی كە لەتۆڕەكۆمەاڵیەتییەكاندا باڵوكراونەتەوە، بڕی ئەو پارەیەی براوەتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە 300ملیار دینار دەخەمڵێنرێت. 25هەزارییەكان دیار نەماون بــەپــێــی ئــــەو زانـــیـــاریـــانـــەی كە بــاوكــراونــەتــەوە ،بڕەپارەیەكی زۆر لە دراوی ٢٥هــەزار دیناری عیراقی ،كە
بــڕەكــەی تــا ئێستا نـــەزانـــراوە ،بــەاڵم مەزەندە دەكرێت سەرو ٣٠٠ملیار دینار بێت ،رەوانـــەی توركیا كـــراوەو لــەوێ بازرگانی پێوەدەكرێت ،گوماندەكرێت لەساختەكردنی دراوی ٥٠٠یۆرۆییدا بەكاربهێنرێن ،یــان باسلەوەدەكرێت، رەوانــەی سویسرا دەكرێتو «رەسیدی زێــڕ»ی پــێــوەردەگــرنــەوە ،بــەو پێیەی هەر دراوێــك كە بە فەرمی چاپدەكرێت لەبەرانبەریدا بڕێك زێــر وەك رەسید پــاشــەكــەوتــدەكــرێــت .چەندین گرتەی ڤــیــدیــۆیــی لــەتــۆڕە كــۆمــەاڵیــەتــیــەكــان باڵوكراونەتەوە ،كە نوێترینییان پێش چەند رۆژێك لەمەوپێش لەناو یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری ئیستەنبوڵ تۆماركراوە، كە تێیدا چەندین ملیار لە دراوی ٢٥هەزار دیناری عیراقی نیشاندەدات. نهێنییەكان ئاشكرادەكرێن لەوبارەیەوە ،ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پارلەمانی كوردستان ،بە»چاودێر»ی
راگەیاند ،ماوەی ساڵێكە چەندین بەڵگە لەبەردەستمدایە ،كە بڕێكی زۆر پارە لە جۆری 25هەزار دیناری عیراقی ،لە هەرێمی كوردستانەوە براونەتە دەرەوەو بەردەوامیش دەبرێن ،دوایــن بەڵگەی ڤیدیۆیی ئەو پارانە ،كە لەواڵتی توركیا گــیــراون ،مێژوەكەی دەگــەڕێــتــەوە بۆ 2016/2/18كە لەو بەڵگانەدا بەئاشكرا دیارە بازرگانی پێوەدەكرێت ،ئەوەش كارێكی زۆر مەترسیدارە. ســـۆران عــومــەر ،وتیشی «ئــەگــەر بەدواداچون بكرێتو بچنە بازاڕەكانی فرۆشتنی دراو ،دەردەكـــەوێـــت ،ئەو جــۆرە 25هـــەزار دینارییە نــەمــاوە، بانكەكانیش كاتێك موچە دابەشدەكەن، بەهەمانشێوە 25هەزاریان ال نەماوە ،كە چاپەكانی 2004و 2008زۆر دەگمەنە، هــــەروا بــەشــێــك لــە نــەمــانــی پ ــارەی نەختینە لە هەرێمی كوردستاندا ،ئەوە هۆكارەكەیەتی ،بۆیە ئــەو پارانە بە شێوەیەكی نایاسایی براونەتەدەرەوە،
چونكە قەدەغەیە پارەی عیراقی بچێتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان ،لەبەرئەوە پێویستە پارەكە تەنیا لە ناوخۆی عیراقدا مامەڵەی پێوەبكرێتو ئەو پارەیەی ،كە رەخنە لە بێبەڵگەیی قسەكان لە توركیایە زۆرەو كارێكی بازرگانیی دەگیرێت مافیایانەیە ،پێویستی بە لێكۆڵینەوەو الیــخــشــۆیــەوە ،پــارلــەمــانــتــارێــكــی بەدواداچونی جددی هەیە ،بۆ ئەوەش فــراكــســیــۆنــی ســـەوز لــە پــارلــەمــانــی بەڵگەی پێویستم لەبەردەستەو الیەنی كوردستان ،بۆ «چاودێر» نەیشاردەوە، ئەمنی هەركاتێك ویستی ،داوای بكات ،ئــەو جــۆرە بابەتانە پێویستیان بە دەیخەمە بەردەستیان ،بەپێی بەڵگەكانی بەڵگەی رەسمیی پشتڕاستكەرەوە بەردەستم كەسی حزبی بااڵدەستی هەیە ،كاتێك ئەو قسانەی دەكرێت، لەپشتە». تەنیا لەراگەیاندنەكانەوە باڵوكراوەتەوەو سەبارەت بەو رێوشوێنانەی پێویستە هیچ بەڵگەیەكی رەسمی نییە ،وەك بۆ لێكۆڵینەوە لەبردنەدەرەوەی پارەكان فراكسیۆنی ســەوزیــش پێش 21رۆژ ئەنجامبدرێت ،ناوبراو ،ئاماژەی بەوەكرد ،لەمەوپێش بە رەسمی یاداشتێكمان پێشوەختە دەبێت هەرێمی كوردستان داوەتە سەرۆكایەتیی داواكــاری گشتی ئەو كارە بكات لە ناوخۆدا ،واتە سەرەتا بۆ بەدواداچونی ئەو كەیسانەو داوامان دەبێت ،ئێمە بۆمان رون ببێتەوە ،ئەمانە لێكردون ،كە ئەركی یاساییو پیشەیی چۆن بە ئاشكراو بێمنەتانە بازرگانی خۆیان بەجێبگەیەنن ،بەوەی دەستبكەن بەوجۆرە دراوەوە دەكەن ،كەسەكانیش بــە كــۆكــردنــەوەی بەڵگەی یاساییو دیــــارن ،الیــەنــی نــاوخــۆیــی دەبــێــت بەدواداچون بكرێت بۆ هەمو ئەو پارانەی
لێپرسینەوە بكات ،ئەو كاتە بەرەسمی نوسراو بداتە واڵتی توركیا.
لێرەو لــەوێ قسەی لەسەر دەكرێت، ئەگەر برابێتنە دەرەوە. خەڵەف ئەحمەد ،راشیگەیاند ،ناكرێت تەنیا وەك مافیا بابەت بخەرێتەڕو ،بێ ئەوەی بەڵگەی پشتڕاستكەرەوە هەبێت، لەم قۆناغەشدا ئێمە هەر ئەوەندەمان پێدەكرێت ،چونكە پارلەمان كارا نییەو هەر كاتێك كارا بۆوە لە رێگەی لیژنە پەیوەندیدارەكانەوە ،بە دواداچونی ترمان دەبێت ،لەبەرئەوەی ئەوە پڕۆسەیەكی درێژخایەنەو پێویستی بە كۆكردنەوەی بەڵگە هەیە ،دواتر بەدواداچونی دەوێت. هاوكات ،بریكاری وەزارەتــی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،ئاماژە بـــەوەدەكـــات ،كــە ئـــاگـــاداری پرسی ناردنەدەرەوەی پارەی 25هەزاری نین بۆ دەرەوەی هەرێم ،سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی پارلەمانی كوردستانیش جەختلەوەدەكاتەوە ،كە ئــەو پرسە پێویستی بە بەدەستهێنانی بەڵگەو دۆكۆمێنتە ،بۆ ئەوەی بگەنە سەرەداو.
وتار
ذمارة ( )5٥2دو شةممة 2016/2/22
info_chawder@yahoo.com
4
موسڵمانان لە چنگی ئیسالم رزگاركەن!؟ ئەم دۆخەش
ئافشین ئالیان و .لەهۆڵەندیەوە: رێكەوت ئیسماعیل ئیبراهیم ســەركردەی ئەو واڵتە عەرەبیانەی كە تیرۆری ئیسالمی رۆژانە رۆڵەكانیان دەكاتە قوربانــی ،بەر لەوەی خوێنی قوربانیەكان وشــك بێتــەوە راســتەوخۆ تۆمەتــەكان لەســەر ئیسالم دەسڕنەوەو دەیخەنە سەر كۆمەڵە كەســانێكی توندڕەو ،كە هەرگیز نوێنەرایەتــی ئیســام ناكــەنو وێنەیەكی ساختەی ئیسالم نیشــاندەدەن .سەرۆكی ئەمەریــكاش لــەدوای یــەك هەفتــە لــە هێرشەكانی 11ی ســێپتەمبەر ،كە رۆحی نزیكەی ســێ هــەزار كەســی هەڵوەراند، خــۆی لێمان كرد بە زانایەكی ئیســامیو ناوەرۆكــی ئیســامی بــۆ دنیــا شــرۆڤە دەكــرد ،كە بــەڕای ئەو ئاینێكی ئاشــتی خوازەو سكااڵی لەو تیرۆرستانە دەكرد كە دەخوازن بە هێرشــەكانیان وێنەی ئیسالم ناشرین بكەن. سەرۆكی فەرەنساش فرانسوا هواڵند كە واڵتەكەی دوچاری هێرشــێكی تیرۆرستان هاتو گۆڤاری شارلی ئیبدو كرایە ئامانجو چەنــد وێنەكێشو رۆژنامەنوســێك تیایدا بــون بــە قوربانــی ،هــەر لە ســەرەتاوە رایگەیانــد كــە (ئەوانــە كۆمەڵێــك تونــدڕەونو نوێنەرایەتی ئیســام ناكەنو دەبێت جیاوازی لە نێوان ئەوانەو ئیسالمدا بكرێــت) هەروەها دواتــر ،پاش ئەوەی لە ماوەی پێنج رۆژدا بەبێ مامۆســتا تەواوی فقهی ئیسالم تێگەشت ،ئەوەی بۆ ئاشكرا كردین كە ئیســام لەگەڵ دیموكراسیەتدا گونجاوە. راوێــژكاری ئەڵمانــی ئەنگێــا مێــركل ئابڕومەندانــەو دژە بــاو قســەی كــردو رایگەیاند كە پێویستە وەاڵمی ئەو پرسیارە بدرێتەوە سەبارەت بە بەكارهێنانی ئاینی ئیســام لەالیــەن تیرۆرســتانەوە وەك پاســاوێك بــۆ تاوانەكانیــان .بەمجــۆرە مێــركل تۆپەكەی هەڵدایــە نێو گۆڕەپانی زانایانی ئیسالمەوە ،پێدەچێت مێركل لەو مــاوە كورتەی ژیانی خۆیــدا كە ماویەتی وەاڵمی ئەو پرسیارەی چنگ نەكەوێتەوە. پرســیارەكەی خانــم مێــركل زۆر جەوهــەری بــو ،ئــەو رۆدەچێتــە نێــو بنەڕەتــی گرفتەكەوە كە خودی ئیســام خۆیەتی ،ئەو دیانەتەی كە ئیماندارەكانی لــەو بــاوەڕەدان چارەســەری هەمــو ئەو گرفتانەیــە كە ئۆمەتەكە پێوەی دەناڵێنن لە پاشكەوتوییو داڕمانیدا. بــا ئێســتا بپرســین ئــەو ئیســامە كامەیە كە موفتیو موفەســیرەكانی وەك چارەسەر ناوی دەبەنو خۆشیان ناو ناوە (زانــا)و خانم مێــركل چاوەڕێیان دەكات تا وەاڵمی پرســیارەكەی دەستكەوێتەوە؟
تێدەپەڕێنین نەشوان ئەحمەد
خۆپیشاندانێکی پاریس بۆ ئیدانەکردنی روداوەکەی شارلی هیبدۆ
ئایا ئەو ئیســامەیە كە ئەسحابەی نورانی مەعاویەی كوڕی ئەبی سوفیان بانگەشەی بۆ دەكات كاتێك لــە دەمی پێغەمبەرەوە دەگێڕێتەوە كە ئەو كەسەی مەی بخواتەوە لە جاری چوارەمدا دەكوژرێت؟ دەیــان ئایــەتو حەدیــس هــەن كەبۆ ئــەم زەمانە گونجاو یاخود پەســەند نین لەوانــەش (اذا لقيتم اللذي��ن كفروا فضرب الرق��اب -واتــە ئەگــەر توشــی كافرەكان بــون لەملیــان بــدەن)( ،فاضرب��وا فوق االعن��اق واضرب��وا منهم كل بن��ان -بدەن لە ســەریانو ملیــان بپەڕێنــنو هەرچوار پەلیــان ببڕنــەوە) .ئەو حەدیســانەی كە باس لە ملكەچكردنی غەیرە موسڵمانەكان هەیە كەم نیــن بۆ نمونە لەم دانەیەدا كە دروستیو راستگۆیشی سەلمێنراوە دەڵێت (امرت ان اقاتل الناس حيت يش��هدوا ان ال ال��ه اال اهلل وان حمم��دا رس��ول اهلل ويقيموا الص�لاة و يؤت��وا ال��زكاة ف��اذا فعل��وا ذلك عصم��وا مين دماءه��م وامواهلم – فەرمانم پێكراوە كەشەڕ بكەم لەگەڵ خەڵكدا ،هەتا شایەتمان دێنن كە یەك خوا هەیە ئەویش ئەاڵیــەو منیش نێــردراوی ئــەوم ،دەبێت نوێژ بكەنو زەكات بدەن ،ئەگەر ئەمەیان كرد ئەوە خوێــنو ماڵیان لەمن حەرامە). ئــەم حەدیــسو ئایەتانــە ئەگــەر لەكاتی خۆیــدا پەیــڕەو كرابێــت ئــەوە بابەتێكی دیكەیە ،بەاڵم هەركەســێك لەم سەدەیەدا داوای پەیڕەوكردنــی بــكاتو هەوڵــی بۆ بــدات ئەوە بێگومــان دەبێت گۆمی خوێن هەڵگیرســینێت .لــەوەش زیاتــر بەهــۆی ئــەو فەریــزەو ئەركــە ئاینیانــەوە ژیانی موسڵمانان لەم ســەردەمەدا بەشێوەیەك ســەختو قورســكراوە كە زۆربــەی هەرە
زۆریانوەك ئەوەی جیهادیو سەلەفیەكان دەخــوازن پەیــڕەو نەكرێن ،ئەوە بەشــی هــەرە زۆری موســڵمانی بێگونــاحو دڵ پــاك بەكافرو هەڵگەڕاوە لــە دین ئەژمار دەكرێــن كە ئەمانــەش ئەحكامەكانیان لە كافرو هەڵگەڕاوەكان قورسترە ،ئەو جۆرە لــە موســڵمانان زۆربــەی رۆژنامەنــوسو میدیــاكارو ســەرمایەدارو روناكبیــرانو سیاســەتمەداران رۆژنامەنوســانو دەگرێتــەوە .لــەوەش زیاتر ئیســامەكان كاتێك شــانازی بە دەســتكەوتی زانستی خۆیان دەكەن لە ســەردەمەكانی پێشودا، دەبێــت شــەرم بكــەن چونكــە هەمــو داهێنەرەكانی ئەو دەســتكەوتو زانستانە دواتر تەكفیركراونو زۆربەشیان كوژراون. هەندێك لە ئیسالمەكانی ئەم سەردەمە ئامــاژە بــۆ ئەوە دەكــەن كــە زۆرێك لە بكــوژو تاوانبــاران هــەن مەســیحی یــان ئاینی دیكەیان هەیە ،ئەمە راســتە ،بەاڵم پیاوكوژانی سەر بەئاینی مەسیحیو ئەوانی دیكــە ،بۆ پاســاوی كوشــتنو تاوانەكانی خۆیــان شــەریعەتو دیانــەت ناكــەن بە بیانو ،بەڵكــو ئەوانە بە هۆكاری دنیاویو ئەمڕۆیــی تاوانەكانــی خۆیــان دەكــەن. بەاڵم موســڵمانەكان تەنانەت ئەگەر لەبەر هــۆكاری دنیاویــش مــرۆڤ بكــوژن ئەوە لەنێــو تەنەكەخۆڵــی (فقهی ئیســامیدا) دەگەڕێــنو پاســاوێك دەدۆزنــەوەو فەتوایەكــی بــۆ دەردەكــەنو هەمــو موسڵمانە باوەڕدارەكانیش بە ئاشكرا یان لــە دڵــی خۆیاندا ئەو فەتوایانە پەســەند دەكەن .بەمجــۆرە تیرۆرســتو پیاوكوژە ئیســامیەكان بۆ هەمو تاوانەكانی خۆیان لــە دژی كافرو هەڵگەڕاوەكان پاســاوێكی
ئامادەكراویان هەیە. موســڵمانەكان لــە هەمــو كــەس زیاتــر بەدەســت ئیســامەوە دەناڵێنــن، مەبەستیشم لەو موسڵمانە پیاوچاكە (لە دیــن هەڵگەڕاوانەیــە) بەپێــی دەقەكانی ئیســام ،ئەوانەی كە ســەركردە بااڵكانی دنیــا دەیانكەن بە خاوەنی راســتەقینەی ئیسالم ،ئەوانەی كە فرانسوا هۆالند پێیان دەڵێت (موســڵمانەكان خۆیــان یەكەمین قوربانیــی تونــدڕەویو دەمارگیــریو لێنەبوردەییــن) بەمجــۆرە تونــدڕەویو دەمارگیریو لێنەبوردەیی لە ئیســام دور دەخاتەوە. پرســیارەكەی خاتو مێركل هەڵوەستە دەخوازێــت ،بــەاڵم بێگومــان پێویســتە لەســەرمان چاوەڕوانــی وەاڵم نەكەیــن لە زانایانــی ئیســامەوە ،بەڵكــو دەبێت لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە وەاڵم بەدەست بێنین .دەبێت هەمو دەســت لەناو دەست بیــن بــۆ رزگاركردنــی موســڵمانان لــە ئیسالمەكەیان ،رزگاركردنی موسڵمانان لە ئیســام پێش كافرەكانو خەڵكی دیكەی دنیــا بــۆ نمونە وەك ئــەوەی ئەنجومەنی ئاسایشــی نێودەوڵەتی بە گوێرەی بەندی حەوتــەم بڕیاری ئەوە بدات كە دەقەكانی ئاین پاكژ بكرێنەوە لە ســەربڕینو گورینو كوشــتنو پارچەكــردنو ئــەو بەڵێنــە خەیاڵیانــەش البەرێت بۆ ئەوانەی كە بەو كارانە هەڵدەستن وەكو حۆریو مەی ،كە هەركەســێك لەم دنیا بیخواتــەوە دەبێت بكوژرێت. سەرچاوە: گۆڤاری Elsevier
ڕۆژانــە نوســینو دەردەدڵــی زۆر لە هاوڕێو هــاوكارانو نوســەرانیش دەبینم، هەنێــك باس لە راپەڕینو هەندێكی تر بــاس لە درێژەدان بە بایكۆتكردن دەكەن لــەم دۆخەیــا كە هەرێمی كوردســتان پیایدا گوزەر دەكاتو لە زۆر الوە كێشــەی راستەقینەی بۆ دروستبوە. زۆر بــاش تــێ ئەگەمو دەزانم كوردســتان لە چ دۆخێكدایە ،ئەشــزانم هەندێك هاواڵتــی چــۆن ئەژیــنو چــۆن ژیانی رۆژانــە بەڕێ ئەكــەن ،بەاڵم ئایــا ئەمڕۆی كوردستان هاوشێوەی ساڵی 1991ـە؟. ئێســتا كوردســتان گیــرۆدەی چەندیــن قەیرانە ،لەالیەك بــێ موچەیی تەنگی بــە موچەخــۆران هەڵچنیوەو ،لە الیەكی تریش الیەنە سیاســیەكان پاش چەندین كۆبونەوە تائێســتاش نەگەیشــتونەتە ئەنجامو لە ئاسۆشــدا تاڕادەیەك چارەسەر دیار نیە. ئێســتا هەرێمی كوردســتان لە بۆشــاییەكی تەواو یاســاییدایە ،ماوەی یاسایی ســەرۆكی هەرێم كۆتایی هاتوە ،بەاڵم وەك ســەرۆكێكی یاسایی كارەكان دەكات، ســەرۆكی پارلەمانیش سەرەرای یاســایی بونی رێگەی پێنادرێت كارەكانی خۆی بكات. جیا لەوانەش ،ئێستا قەیرانی بایكۆتیش روی لە هەرێمی كوردستان كردوە ،كە بەهۆیەوە ماوەی زیاتر لە مانگێكە پرۆسەی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی پەكی كەوتوە كە ئەمەیان زیانێكی زۆر بە خوێندكاران دەگەیەنێت ،دامەزراوەكانی دیكەش ئەگەر پەكیان نەكەوتبێ ئەوا توشی ئاستەنگی زۆر هاتون. بــەاڵم لەپای هەمو ئەمانە ،هێشــتاش ناتوانین كە دۆخی ئەمڕۆی كوردســتان بەراورد بكەین بە ساڵی ،1991ئێستا كورد خاوەن قەوارەیەكی نیمچە سەربەخۆو نیمچــە دانپیانراوە لەالیــەن كۆمەڵی نێودەوڵەتی ،خــاوەن حكومەتی یەكگرتو و پەرلەمانین (بەو دۆخەوە كە پارلەمانو حكومەتیشی تیایە) ،بەاڵم ئەو دەم كورد لــە ناوەنــدە نێودەوڵەتیەكانــدا هیچ پێگەو ناوێكی نەبو ،بــە بەرچاوی جیهانەوە كیمیابــاران كرایــن ،تەعریبو تەبعیس دەكراین ،هیچ كەس لەســەرمان بە دەنگ نەهــات ،بەاڵم ئەمــڕۆ كاتێك لە جەنگی داعشــداین ،دەبینین چــۆن زلهێزەكانی جیهان ،پشــتیوانی بۆ پێشــمەرگە دەردەبــڕنو لە ســەنگەرێكداین بەرامبەر بەو دوژمنــە هاوبەشــە (كــە دەبێــت ئەم دەرفەتە ســودی لــێ ببینرێــتو بە هەڵە سەنگەربەندیو بەرەگیریەكان هەڵنەبژێرین). لەگەڵ هەمو ئەمانەش ئێمە گەلێكین كە زو ناخۆشــییەكانمان بیر دەچێتەوەو قەیرانەكان لە بیر دەكەین. كاتێك كورد لە ســاڵی 91تا ،2003بە كولەمەرگی ژیانی بەرێدەكرد ،هەندێك بژێوی رۆژانەیان دەست نەدەكەوت ،بەاڵم لەگەڵ روخانی سەددام ،بە تایبەتریش لە پاش ســاڵی ،2005هەمو ناخۆشــییەكانمان لە بیر چــوەوەو ،وەك ئەوەی نە بامان دی بێو نە بۆران. ئێســتاش كە كوردســتان روبەڕوی قەیرانی دارایی بوەتەوەو هەمومان پێكەوە توشــی گرفت بوین گرفتەكەش لە یەك بوارو یەك شــوێندا نیــەو هەمەالیەنەیە، ئــەوەش چارەســەری بنەڕەتیو هەمەالیەنەی دەوێتو پێویســتی بە هەڵوێســتو بڕیــارو هەنــگاوی یەكالكەرەوەیە كە چیتر خەڵكی كوردســتان لــەم ئەزمونە بێ ئومێد نەبێت كە بە درێژایی مێژوی خەباتی كورد لە تەواوی پارچەكاندا هاوشانو وێنەی نیە ،دەبێت چارەسەرەكانیش لە ئاستی گرنگی ئەزمونەكەدا بێت بۆ كورد تا ئەگەر ئەزمونەكانی پێشو دەستی دەرەكیو دوژمنان تێكی دابێـت ،ئەم جارە لەناوخــۆداو لە بێئومێــدی لە بەرامبەر ئەزمونەكە ،ئەم ئەزمونە توشــی داڕمانی سیاســیو ئابوری نەبێــتو بەردەوامی پێ بدرێت وەك بناغەیــەك بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی ،بەاڵم ئەم سەرەتایەی دوای چارەسەر دێت ،پێویستە كێشەو گرفتو قەیرانەكانــی ئێســتا لەبەر چــاو بگرێــتو وەك وانەیەكی گرنــگ بیكاتە بناغەی سیســتمێكی پتەوو بناغە بۆ دارێژراوو بۆ یەكەم جار گەلی كوردســتان ســود لە هەڵەو كێشەكانی وەربگرێت تا جارێكی دی دوبارە نەبێتەوە.
دەتوانین خاوەنی دنیای تایبەت بەخۆمان بین؟ هەستی مەحمود گەرچــی كەوتنــە ژێــر كاریگەریــی دەوروبــەر ژینگــەی كۆمەڵگــەو حەتمیەتێكــە لەژیانی تاكەكانداو ،رەنگە دەرچــون لەهەژمونــی ئــەو كاریگەرییە بەتەواویــی ئەگەرێكــی مەحــاڵ بێــت، بــەاڵم لەهەمــان كاتیشــدا رزگاربون لەو كۆنترۆڵــە ،هەرچەنــدە رێژەییــش بێت، مومكینو شــیاوەو لەدەرەوەی دەسەاڵتی راستەقینەی مرۆڤدا نییە. ئەوەی دەبێت لەم نێوەندەدا بەردەوام لەیادمان بێــت ،بریتیە لەوەی كە مرۆڤ وەك تــاك ،مــەرج نییە كــۆی ئەزمونو تواناكانی لەكۆمەڵگــەو ژینگەوە بەتەنیا وەربگرێــت ،گــەر وابوایــە ئــەوا هەمــو تاكــەكان كتومت وەكو یــەك وا دەبونو هیچ جیاوازییەكیــان لەنێواندا نەدەبینرا، هەروەهــا ئەو گۆڕانكارییو پێشــكەوتنو داهێنانــەش كــە لەهەمــو كۆمەڵگەیەكدا بــەردەوام رودەدەن ،دەبونــە ئەگــەری
نامومكیــن ،چونكــە ئــەو گۆڕانكارییانە بەزۆریــی بەهــۆی كاریگەریی تاكێك یان چەند تاكێكی دیاریكــراوەوە رودەدەنو، دەشــبنە هــۆی دابڕان لەكەلتــوری باو و بااڵدەســتی كۆمەڵگــە ،بەڵكــو لەخودی خۆیاندا بەڵگەو نیشانەی ئەو دابڕانەن. ئــەو توانایانــەی لەمرۆڤــدا وەك تاك بونیــان هەیــە گەلێــك زۆرنو ،ئــەم بونــەوەرە دەگمەنە خاوەنــی وزەگەلێكی بێسنورەو هێزو بەهرەكانی لەبننەهاتون، بەاڵم بێگومان پێویستیان بەخستنەگەڕو دۆزینەوە هەیە ..ئەوە راستە كە بەهرەو تواناكان جیاوازن ،بەاڵم بەدڵنیاییشــەوە فاكتــەری داهێنــانو گۆڕانكاریــی بــەر لەهــەر شــتێك لەهەوڵــی تەقاندنــەوەی وزەو تواناكانــدا پەنهانــە ،ئــەوەش كــە ئەم هەوڵە پێویســتی پێیەتــی ئیرادەی بەهێزو متمانە بەخۆبونو ،كۆششــكردنە بۆئەوەی لەڕێگەی ئەو ویســتەوە هەوڵی خۆجیاكردنــەوە لەتاكەكانــی دیكەی ناو كۆمەڵگە بدەین. ئێمــەی تاكــی ئــەم كۆمەڵگەیــە،
بەردەوام گلەیی لەو دۆخە كۆمەاڵیەتییو كەلتورییە دەكەین كە تێیدا دەژینو ،وەك ئاستەنگ لەبەردەم خستنەگەڕی بەهرەو تواناكانماندا وێنــای دەكەین ،وەكئەوەی هەژمونی ئــەم دۆخە نێگەتیڤە بەجۆرێك بوبێت بەقەدەرو چارەنوسمان كە هەوڵی رزگاربونمان لێی بێهودەو بێئەنجام بێت. هەركاتێكیش قســەو باس دێتە ســەر ئــەوەی كە ئێمــە لەناو هەمــان ژینگەی ناتەندروســتدا خاوەنــی چەنــد تاكێكــی بەتوانــای جیــاوازو لێهاتویــن ،لەوەاڵمدا دەگوترێــت ئەمانــە هەڵكەوتــونو لەبنەڕەتــدا بونیــادو كاراكتەریــان لەهی ئێمــە جیاوازە .نادروســتیی ئەم بۆچونە كاتێــك دەردەكەوێت كە لــەوە دڵنیابین ئــەو تاكــە لێهاتوانــە خاوەنــی هەوڵــی بەردەوامــنو ئەوەشــیان لەبیــری خۆیان بردۆتەوە كە ئینتیمایان بۆ كۆمەڵگایەك هەیــە كە تاكەكانــی بێئیــرادەو تەمەڵو رەشبینین. هەروەهــا لــەو مشتومڕانەشــەوە لەڕاســتیی ئــەم دیــدە دڵنیــا دەبین كە
دەربــارەی ماهیەتــی ئیلهــامو رۆڵــی لەپڕۆســەی داهێنانــدا كــراوە ،ئــەو مشــتومڕانەی هەمیشــە جەخت لەســەر ئــەوە دەكەنــەوە كــە رۆڵی ئیلهــام لەم بەینــەدا گەلێــك كەمــە ،بەڵكــو ئەوەی دەبێتە هۆكاری داهێنان بەزۆریی لەحەزو خولیاو هەوڵدانــی بەردەوامدا دەبینرێت. بەڕادەیــەك هەندێك لەتاكە داهێنەرەكان خۆیان ماندو دەكەنو پشــت بەتواناكانی خۆیان دەبەستن كە هەندێكیان لەنوستندا خەونی پێوە دەبیننو ،هەر لەخەویشــدا بەئەنجامی داهێنانەكەیان دەگەن. واتە ئەوان لەكۆی ئەو كاتژمێرانەدا كە تێیدا بەخەبەرو بێدارن بیر لەچارەسەری كێشەكانیانو گەیشــتن بەداهێنانەكانیان دەكەنــەوە كــە ســەرەنجام لەكاتــی نوستنیشدا بەردەوامیی پێ دەدرێت. كەواتــە ئەوان تەواوی كاتەكانی شــەو ورۆژی خۆیانــی تێــدا بەكاردەهێنــنو، ســەراپای ژیانیان هەر هەوڵو ماندوبونو بەردەوامییە ،بەڕاســتیی شــەو و رۆژیان خستۆتە سەریەك.
ئێمــە لەجیاتــی خۆرزگاركردنمــان لەبیانــوە بەردەوامەكانــی خۆدزینــەوەو تەمەڵیی ،هەمیشــە هەوڵی تەســلیمبون بــەو بیانوانە دەدەینو ،بــەوەش خۆمان لەهــەوڵو كۆشــشو بەرپرســیارێتیی دەدزینــەوە .رەنگــە یەكێــك لەهەڵــە گەورەكانــی بیركردنــەوەی ئێمــەی تاكــی ئــەم كۆمەڵگەیە ئەوەیــە بێت كە (بەرپرسیارێتی) تەنیا بەئەركی سەرشانی چەنــد كەســێكی دیاریكــراو بزانیــنو، ێ قــەدەر لەئەزەلــەوە ئەوانــی پێمانوابــ بەبەرپــرس دانــاوە ،ئێمەشــی بەبێباكو خەمســار لەقەڵــەم داوە! هەربۆیــە گەر قەیــرانو كەموكوڕییو كێشــەش هەبێت دەبێت هەر ئەوان هەوڵی چارەسەركردنی بــدەن ،تەنانــەت گــەر لەبنەڕەتــدا بــۆ خۆیشــیان هــۆكاری قەیرانەكــە بــن.. وەكئەوەی خودا ئەو توانایەی تەنیا بەوان رەوابینیبێــتو ،مێشــكی ئێمــەش تەنیا لەســنوری پێداویســتیەكانی مێگەلبوندا كاربــكات! هەربۆیــە گــەر بەرپرســانو ێ رەوا داهێنەرانی ئەم ژینگەیە هیچمان پ
ببینن ئەوا لەخــواو لەوانیش بەزیادبێت، ئەگەرنا قەدەری ئێمــە تەنیاو تەنیا هەر چاوەڕوانییــە!! وەكئەوەی چەند تاكێكی كــەم خــودا بەهــرەو توانــای كاركردنی پێبەخشیبنو ،ئێمەش بۆ ئەبەد بەتەمای ئەوان بژین! مەبەســت لێــرەدا تەنیــا بەرپرســانی سیاسیی نییە ،بەڵكو هەر خاوەن پێگەو بەهرەیــەك لەهــەر بوارێكــدا كاربكات.. لەبــواری پــەروەردەو خوێندنــەوە بەرەو فــەزای رۆشــنبیرییو میدیــا ،بــۆ دنیای هونــەرو بۆ ئــەو كایانەش كــە ئاینداران دەسەاڵتیان تێیاندا هەیە ،وەك مزگەوتو وەزارەتــی ئەوقــافو كەناڵەكانی تایبەت بەم بوارەو ..تاد. پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئێمە وەك تاك ێ ێ بێدەنگیی هەڵبژێرین! بۆ دەب هەر دەب ســەبارەت بەقەیرانی هــەر كایەیەك روی گلەییمان تەنیا لەقەیرانســازەكان بێتو، چارەســەریش هــەر لەوانــەوە بخوازین! مەگــەر ئــەم هەڵوێســتە پاڕادۆكســێكی ئاشكرا نییە؟!.
كوردستان سەرانسەر
ذمارة ( )5٥2دو شةممة 2016/2/22
دەمیرتاش: دژایەتیكردنی رۆژئاوای كوردستان هەڵەیە سەاڵحەدین دەمیرتاش ،هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گــەالن ،رایگەیاند: توركیا لــە دژایــەتــیــكــردنــی رۆژئـــاوای كوردستان بەردەوامە ،بەاڵم پێویستە بـــزانـــێ بـــەو دژایــەتــیــیــە هــیــچــی بۆ نابرێتەسەر و ئەمە سیاسەتێكی هەڵەیە.
info_chawder@yahoo.com
5
موسلیم: لەهەمو كاتێك بەهێزترین
چەڵشالر: دەبێت ستاتۆیەك بە كورد بدرێت ئۆراڵ چەڵشالر ،رۆژنامەنوسی ناوداری تــوركــیــا دەڵــێــت «پێویستە توركیا ستاتۆیەك بە كورد بدات و ئیتر رێگەی سیاسەت بگرێتەبەر ،لــەبــەرئــەوەی سیاسەتی شەڕ هیچ ئاكامێكی نابێت و دواجار هاواڵتی مەدەنی دەبنە قوربانی».
ساڵح موسلیم ،هــاوســەرۆكــی پارتی یەكێتی دیموكرات ،رایگەیاند :لەماوەی رابردوودا یەپەگە توانیوێتی سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت ل ــەدژی داع ــش ،ئــەمــەش وایــكــردووە توركیا نیگەران بكات و دژایەتیمان بكات ،بەاڵم ئەمە هیچ ئەنجامێكی بۆ توركیا نابێت .وتیشی» لەهەموو كات زیاتر بەهێزترین».
مەرال بێشتاش ،پارلەمانتاری هەدەپە:
«توركیا پالنی درێژخایەنی بۆ دژایەتیكردنی رۆژئاوای كوردستان هەیە» ئەرێنی دەبێت؟ مـــەرال بێشتاش :ئــەم پڕۆسەیە راستەوخۆ پەیوەندیی بەدۆخی شەڕەوە ئا :چاودێر هەیە لە توركیا ،یان پەیوەندی بەدۆخی ئاشتی و مافەكانی ئازادی ،لە خولەكانی پارلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی پێشتردا بەهەمان شێوە كۆمیسیۆنی گــەالن (هــەدەپــە) رایدەگەیەنێت كە توركیا لەدژی رۆژئاوای كوردستان پالنی درێژخایەنی هەیە و بەنیاز نییە واز لەو دژایەتییە بهێنێت. مـــەرال دەنــش بێشتاش ،نوێنەری شــاری ئەدەنە لەسەر لیستی هەدەپە لــە دیــدارێــكــدا لــە سایتی (بیرگون) بــاوكــراوەتــەوە ،ئــامــاژە بــەوە دەكــات لەئێستادا حكومەتی توركیا بەتەنها لەدژی كوردانی توركیا ناجەنگێت بەڵكو پالنی درێژخایەنی بۆ دژایەتیكردنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان هەیە. دەربارەی هەمواركردنەوەی دەستوری تــوركــیــا و پێكهێنانی كۆمیسیۆنی هــاوبــەشــی لــە هــەر چ ــوار پارتەكەی پارلەمان ،بێشتاش پێیوایە كە حكومەتی ئـــاك پــارتــی پــــڕۆژەی دەســتــورێــكــی هەمواركردنەوەی دەستور پێكهێنرا، مــەدەنــی دیموكراتی پێنییەو ئــەوەی بەاڵم هیچ ئەنجامێكی نەبوو الیەنەكان دەیەوێت بیكات چەسپاندنی سیستمی نەگەیشتنە رێككەوتن ،بەاڵم لە ئێستادا سەرۆكایەتییە ،لەكاتێكدا ناكرێت دۆخــەكــە جــیــاوازتــرە ،بەهۆی ئــەوەی پرسی كــورد و پرسی دیموكراتیبونی پــڕۆســەی ئاشتی كۆتایی پێهاتووەو توركیا لەیەكتری جیا بكرێنەوە چونكە شەڕێكی قورس لەتوركیا هەیە ،میدیاكان هەردوكیان پەیوەستن پێكەوە ،هەروەها بێدەنگ كراون ،رۆژانە مافی مرۆڤ پێشێل دەشڵێت «حكومەتی ئاك پارتی دەڵێت دەكرێت ،توركیا روبــەڕووی فشارێكی دەستورێكی دیموكراتی رادەگەیەنم ،نێودەوڵەتی بۆتەوە بەهۆی سیاسەتی ێ دۆخی لەكاتێكدا واڵتی بەرەو جەنگێكی قورس لەناوخۆ و لــەدەرەوەیــدا ،كات بردووەو پێشێلكردنی مافی مرۆڤ هیچ توركیا وادەبێت ،پێناچێت دەستورێكی كات وەك ئێستا خراپ نەبووە ،ئەمە تەنها دیموكراتی بێتەئاراوە ،سەرۆككۆماری دروشمە و ئاك پارتی هیچ پڕۆژەیەكی توركیا بەفەرمی ئەوەی راگەیاندووە كە دیموكراتی بۆ توركیا پێنییە». مەبەست لە هەمواركردنەوەی دەستوری چەسپاندنی سیستمی سەرۆكایەتییە پێتان وایــە كــاری كۆمیسیۆنی لەتوركیا نــەوەك دیموكراسی كردنیهەمواركردنەوەی دەستور هیچ ئەنجامێكی تــوركــیــا ،ئەمە بــۆ داهــاتــوی توركیا
پڕۆفایل: مەرال بێشتاش لە 1967لە ئامەد لە دایك بووە لە 1990بەشی یاسای لە زانكۆیدیجلە لەئامەد تەواوكردووە پێشتر ئەندامی دەستەی پارێزەرانیئامەد بوە مــاوەی 10ساڵە لەناو بزوتنەوەیسیاسی كورددا سیاسەت دەكات ئێستاش نوێنەری شاری ئەدەنەیەلەسەر لیستی هەدەپە
«ئاك پارتی هیچ پـــڕۆژەیـــەكـــی دیــمــوكــراتــی بۆ توركیا پێنییە» مەرال بێشتاش ،پارلەمانتاری هەدەپە
مــەتــرســیــدارە ،پارتەكەمان ئەندامی لــەو كۆمیسیۆنەدا هەیە و ئامادەیی گفتوگۆكان دەبین ،لەهەمانكاتدا هیچ پێشمەرجییەكیش قبوڵ ناكەین. -هۆكاری پەكخستنی پڕۆسەی ئاشتی
توركیا پشتیوانیان لەپڕۆسەی ئاشتی قورس هاتۆتە كایەوە لەگشت هەرێمە دەكرد ،بەاڵم حكومەتی توركیا رێگری كوردییەكاندا سوپا جێگیر كراوە .ئەمە لەو پڕۆسەیە كردو دواجاریش رایانگەیاند مانای شەڕە لەدژی كورد. كــە مــێــزی گفتوگۆ لـــەئـــارادا نییە، دوای ئــەوەش ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی لــەم دۆخــەدا هەدەپە چی دەكــات،دەستیپێكرد 18 ،ســەرۆك شارەوانی پێشنیاری ئێوە چییە؟
«پرسی كورد راستەوخۆ پەیوەندی بە پرسی دیموكراتی بونی توركیاوە هەیە» چیبوو؟ ئایا حكومەتی توركیا هیچ پڕۆژەیەكی نوێی هەیە؟ مەرال بێشتاش :لە راستیدا گەالنی
دەستگیركرا ،لە 5ی نیسانی 2015وە مەرال بێشتاش :پرسی چارەسەركردنی رێگەنادرێت شاندی پارتەكەمان سەردانی دۆزی كورد و پرسی بەدیموكراسیبونی بەڕێز عەبدواڵ ئۆجەالن بكات ،شەڕێكی توركیا ،هەردوكیان پەیوەستن بەیەكەوەو
ناكرێت بەجیا هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت. لێرەدا هەدەپە دەیەوێت سیاسەت بكات بۆ چــارەســەری پرسی كــورد و پرسی دیموكراسی لەتوركیا ،ئێمە بەم جۆرە درێژە بەسیاسەتی خۆمان دەدەین. لـــەمـــاوەی رابــــــردودا سیاسەتیدژایەتیكردنی توركیا بــەرامــبــەر بە رۆژئاوای كوردستان چڕتربۆتەوە ،ئەمە كاردانەوەی لەسەر كوردانی توركیا چۆن دەبێت؟ مـــەرال بێشتاش :نــە ئەمریكا ،نە ێ كورد ناتوانن هەژمون و روسیا ،بەب پالنی خۆیان لەناوچەكە بەجێبهێنن، لەبەرئەوەی ئەوە كــوردە لە رۆژئــاوای كوردستان لــەدژی داعش دەجەنگێت، كـــورد بــۆتــە كــارەكــتــەرێــكــی گــرنــگ، توركیا لەم دۆخــە نیگەرانە و دەڵێت «بــا قسە لــە كــورد وەرنــەگــیــرێــت». لەكاتێكدا توركیا زوڵم و قەتڵ و عام لـــەدژی كـــوردی واڵتــەكــەی دەكـــات، لەدژی داواكانیان دەوەستێتەوەو لەدژی دەستكەوتەكانی رۆئاواش دەوەستێتەوە. ئەمە سیاسەتێكی هەڵەیە ،دەبێت توركیا كەناڵەكانی دیالۆگی لەگەڵ پەیەدە دەستپێبكاتەوە ،ئەوكات ئەمە كــاردانــەوەی ئیجابی لەسەر پڕۆسەی ێ ئاشتی لەتوركیا دەبێت ،بۆ نمونە كات پڕۆسەی ئاشتی لەئارادا بو لەتوركیا ئەمە راستەوخۆ كاردانەوەی ئیجابی لەسەر كۆبانی هەبوو ،هاوسەرۆكی پەیەدە دەڵێت «ئامادەین لەگەڵ توركیا گفتوگۆ بكەین و هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ توركیا نییە» ،بەاڵم توركیا ئەمە رەتدەكاتەوە. لەماوەی پڕۆسەی ئاشتیدا ،بەڕێز عەبدواڵ ئــۆجــەالن وتــی «دەبــێــت ئامانجمان رێككەوتنی نێوان كورد و تورك بێت». دەبینین هیچ كارێك نەكراو شەڕ لەناوچە كوردییەكاندا درێژەی هەیە.
ئایا توركیا بەرەو سیستمی دوو پارتی دەچێت؟
هاوژین محێدین
گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی توركیا و بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكان لەالیەك و هاتنی ژمارەیەكی بەرچاوی پەنابەرانی سوریا بۆ توركیا ،ئەوە نیشاندەدەن كە ئەم واڵتە بەرەو گۆڕانكاری هەنگاو دەنێت. دەســەاڵتــدارانــی ئاك پارتی لەسەروی هەمویانەوە سەرۆككۆمار رەجەب تەیب ئــەردۆغــان ،ئەوەیان نەشاردۆتەوە كە دەیانەوێت سیستمی سیاسی واڵت لە
پارلەمانییەوە بكەن بە سەرۆكایەتی، هەروەها ئەردۆغان تائێستا چەندجارێك ئاماژەیداوە ،دەخوازن سیستمی سیاسی لە فرە پارتیەوە بگۆڕن بۆ دوو پارتی كە زۆرجار ویالیەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای بەنمونە هێناوەتەوە ،كە بونی دوو پارت لەو واڵتە وایكردووە بە سەركەوتوانە حكومڕانی بكەن. دیارە ئەم خواستەی ئاك پارتی تەنها هیواخواستن نەبووە ،بەڵكو چەند ساڵێكە كاری بۆ دەكات .بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا كاری لەسەر مەهەپە كرد و سەرقاڵی ئەوە بوو بیری نەتەوەپەرستی بهێنێتە ناو ئاك پارتی و كابینەی حكومەتەكەی، هەروەها یەكێك لە هێما دیارەكانی ناو مەهەپە كە ئاڵپ ئــارســان توركێش بوو كە كــوڕی دامەزرێنەری پارتەكە بوو ،هاتنی كەسێكی ئاوا بۆ ناو ئاك پارتی زیانی زۆری بە مەهەپە گەیاند و ئەنجانی هەڵبژاردنی 1ی نۆڤەمبەری 2015بچوكبونەوەی مەهەپەی خستەڕوو. مەزەندە دەكرێت لە ئایندەدا مەهەپە زیاتر بچوكبێتەوە و نەتوانێت بەربەستی %10ی هەڵبژاردن تێپەڕێنێت .هەر لەبەر
ئەمەشە لە 3ساڵی رابردودا ،ئاك پارتی رازی نەبوو بەربەستی %10ی هەڵبژاردن كەمكاتەوە .لە ئەیلولی 2013دا ئەردۆغان پاكێجی دیموكراسیبونی راگەیاند و 3پێشنیازی خستەبەردەم پارتەكانی ئۆپۆزسیۆن .یەكەم :بەربەستەكە وەكو خۆی بمێنێتەوە .دووەم :بكرێت بە %5 و توركیا بكرێتە 110بازنەی هەڵبژاردن. سێیەم :بەربەستەكە البدرێت و توركیا بكرێتە 550بازنەی بچوكی هەڵبژاردن، بێگومان هــەر ســێ پێشنیازەكە لە بەرژەوەندی ئاك پارتیدا بوو .ئەمەش وایكرد بەربەستەكە وەكو خۆی بمێنێتەوە و پارتەكانی دیكە رەزامەندی نەنوێنن. بێگومان مــانــەوەی بەربەستەكەش وا دەكــــات مــەهــەپــە نــەتــوانــێــت لە هــەڵــبــژاردنــی ئــایــنــدەدا بەربەستەكە تێپەڕێنێت .هەدەپەش بەشێوەیەكی دیكە هەمان مەترسی مەهەپەی لەسەرە. ئۆپەراسیۆنەكانی ماوەی رابردو بەتەواوی رێگەی لە چاالكییە سیاسییەكانی هەدەپە گرت ،ئەگەر دەنگی كوردانی تاراوگە نەبوایە بێگومان هەدەپە نەیدەتوانی لە دوا هەڵبژاردندا بەربەست تێپەڕێنێت.
هــەروەهــا لەئێستادا بە دەیــان هــەزار خێزانی كورد لە شارۆچكەكانی جزیر، سور ،سلۆپی ،نسێبین و لجێ و چەند شارۆچكەیەكی دیكە ئاوارەی ناوچەكانی دیكە بون ،حكومەت بەمەبەستی سەرنج راكێشانیان بڕیاریداوە بە هەموو شێوەیەك قەرەبویان بكاتەوە ،وەكو پێدانی كرێی خانوو و ئەو زیانانەی لێیانكەوتووە. ئەمەش رەنگدانەوەی ئەرێنی بۆ ئاك پارتی دەبێت .لەالیەكی دیكەوە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەكانەوە رێگری لە هەدەپە كرا ببێتە پارتی هەموو توركیا. پێشهاتەكانی سوریا لەئێستادا لە بــەرژەوەنــدی حكومەتی توركیا نییە، بــەاڵم ئــاوارەبــونــی زیاتر لە 2ملیۆن هــاواڵتــی ســـوری بــۆ تــوركــیــا پاشان هاوكاریكردنیان لەالیەن حكومەتەوە وایكردووە پەنابەرە سورییەكان بەهۆی ئــەوەی زۆربەیان موحافیزكارن و ئاك پارتیش زۆر دژایەتی سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد دەكــات ،سۆزێكیان بۆ ئاك پارتی دروستبێت .مانگی رابردو پسپۆرێكی تــورك لە بــواری ئابوریدا داوایكرد حكومەت مافی هاواڵتیبون بداتە
ئەو پەنابەرانەی شارەزای كار و پڕۆژەن یان وەبەرهێنان دەكەن .ئەگەری هەیە لە سااڵنی ئایندەدا بەشێك لەو پەنابەرانە ناسنامەیان پێبدرێت. بەگشتی پێشهاتەكان ئاماژە بەوە دەدەن ئاك پارتی بە وردی كار لەسەر بەهێزتربونی پێگەی خــۆی بكات و هەوڵبدات زیاتر لە نیوەی دەنگەكانی توركیا بێنێت. پرسێكی دیكە گۆڕینی دەستورە، ئەگەرچی لەم خولەی پەرلەماندا گۆڕینی دەســتــور ئەستەمە ،چونكە هەفتەی رابردو جەهەپە لە كۆبونەوەی سێیەمی لیژنەی ســازانــی دەســتــور كشایەوە، هۆكارەكەشی ئەوە بوو لە كۆبونەوەكەدا باس لە سیستمی سەرۆكایەتی كرابوو، ئەندامانی جەهەپەش كــاردانــەوەیــان نیشاندا و كۆبوونەوەكەیان جێهێشت. هەر گۆڕانكاریەكی دەستور بەستراوەتەوە بە هێنانەكایەی سیستمی سەرۆكایەتی، هەرچەندە پارتەكانی دیكە دژایەتی ئەو سیستمە دەكەن ،لەبەرئەوە سازان لەسەر گۆڕانكاریەكانی دەستور لەم خولەی پەرلەماندا بــەدوور دەزانرێت .وەزیری
پێشوی نەوت و سەرچاوە سروشتیەكان تانەر یڵدز لەبارەی ئاستی گەشەسەندنی ئاك پارتی وتبوی «بەتێپەڕبونی كات ئــاك پــارتــی لــەنــاو گەنجاندا الیەنگر لەدەستدەدات» ئەم دانپێدانانەی یڵدز ئەوە دەردەخــات ئاڕاستەی هەوڵەكانی ئــاك پارتی بۆ ئەوەیە لەناو توێژ و نەتەوەكانی دیــكــەی توركیا ئاستی جەماوەری بەرزتربكاتەوە. بەشێكی دیــكــەی هــەوڵــەكــانــی بۆ ئەوەیە لە ئایندەدا سیستمی سیاسی توركیا بگۆڕێت بۆ دوو پارتی ،پارتێكی راستڕەو كە خۆی نوێنەرایەتی دەكات و پارتێكی چــەپــڕەو كە جەهەپەیە. جەهەپە هەستی بەو شێوازی كاركردنەی ئاك پارتی كردووە ،سەرۆكی جەهەپە كەمال كڵچدارئۆغڵو ناوە ناوە باس لە هەڵگرتنی بەربەستی %10دەكات ،ترسی جەهەپە ئەوەیە ئەگەر پارتەكانی دیكە لە هەڵبژاردنەكانی ئایندەدا نەگەنە ناو پەرلەمان ،بێگومان ئەویش ناتوانێت هاوپەیمانێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت پێكبێنێت و بەمەش خواستی گەیشتنە دەسەاڵتی بەدینایەت.
ذمارة ( )5٥2دو شةممة 2016/2/22
ناوخۆ
info_chawder@yahoo.com
6
مەینەتییەكانی دوای دەستدرێژیی سێكسی الی ژنانی ئێزدی چاودێر -تریفە حەسەن: ڕۆژێكیان ڕۆژی حەشر ،ئێوارە ڕۆژێكیان قیامەت نەفخی سور ،ئێوارە لەپڕدا، ئێوارە هاتنو خۆیانكرد بە زامو زریكەو ئاو ژان و ناو ماڵو ناو باخدا ،خۆیان كرد بە خەونو خەیاڵدا ئێوارە «بارق»هات مردن هات بە جلی عەسكەری و بە تاجو نەجمەوە، «بارق»هات. ئــەم تێكستە بەشێكە لە دەقێكی شاعیری گەورەی كورد شێركۆ بێكەس كە تایبەت بە ئەنفال نوسیویەتیو گوزارشت لە دڕندەیی سوپاكەی بەعس و ئەنفالكردنی كوردستان دەكات ،بەاڵم دوای 28ســاڵ لەكارەساتی ئەنفال، لە قەدەرێكی تری رەشــدا ،سوپایەكی تری رەشەكوژ بە ئااڵیەكی رەشەوە لە رۆژئـــاوای واڵتــەوە دێـنو لە سوپاكەی پێشو ئەگەر زیاتر نەكەن كەمتریان نەكرد. رۆژی 3ی ئابی ،2014دوای هێرشی چــەكــدارانــی داعـــشو كەوتنی قــەزای شنگال ،ژمــارەیــەكــی زۆر لەخێزانە ئێزدیەكان بەتایبەت ژنانو كچان كەوتنە دەست پەلەماردەرە رەشپۆشەكان ،دوای بازرگانیكردنو فرۆشتنیان ،زۆربەیان كوژرانو زیندەبەچاڵ كران ،ئەوانەی لەو رەشبگیریە رزگاریان بو هەڵهاتنو ئێستا لە شــارە كوردییەكاندا لەحاڵەتێكی دەرونــی كۆمەاڵیەتیو ئابوری خراپدا ژیان دەگوزەرێنن ،هەمیشەی چاویان لەڕێگەكانو كەناڵەكانی راگەیاندن بڕیوە تابزانن هەواڵێكی ئازیزانیان پێناگات، بەشێكیشیان داوا دەكەن هەرچی زوە بواریان بۆ بڕەخسێنن تا بەرەو واڵتانی تاراوگە كۆچ بكەن.
توانای رۆیشتنی نەماوە هـــورێ ئــەیــاس ،تــەمــەن 55ســـاڵ یەكێك بو لە ئــاوارە ئێزدیەكان ،لە ماڵی خوشكێكی لە یەكێك لە گەڕەكە پــەراوێــزەكــانــی سلێمانی بینیمان لــە سوچێكی ئــەو ژورە روتــەڵــەیــەدا هەڵكورمابو ،لــەگــەڵ قــســەكــردن ،بە گریان دەستی بە گێڕانەوەی چیرۆكی پڕنەهامەتی ئاوارەیی خۆیان كردو وتی «كە داعش بە سەروچاوی هەڵپێچراوەوەو بە جلو ئااڵیەكی رەشەوە دایان بەسەر گوندەكەماندا ،هەر ئەوەندە فریا كەوتین رابكەین ،لەو كاتەدا تەنیا بیرمان لە ڕزگاركردنی ژیانی خۆمان دەكــردەوە، ێ لەگەڵ كــوڕو بوكەكەم بــۆمــاوەی س ێ ڕۆیشتین ،تا رۆژ بێ نان بێ ئاو بە پ گەیشتینە سەرمەرز ،لەوێشەوە بەسەیارە گەیشتینە ماڵی خوشكەكەم» (هۆری) سەرباری نەخۆشی شەكرە بەهۆی برینو ئــاوســاوی قاچەكانییەوە لە ئێستادا توانای ڕۆیشتنی نەماوە». شارین چیرۆكە تراژیدیاكە دەگێڕێتەوە یەكێك لەكچە رزگاربوە ئێزدیەكانی دەستی چەكدارانی داعش كە بە (شارین) خۆیناساند ،بەغەمگینیەكی قوڵەوە دەڵێت «هەرگیز ناگەڕێمەوە بۆ شنگال، چونكە وێنەی تراژیدیایەك لەبەر چاومە تا دوا هەناسەی ژیانم ال ناچێت ،چونكە چەكدارەكان وەك دڕندە دەستدرێژیان كردە سەرمان ،بەشێوازێك كە هەرگیز لەبەرچاو وننابێتو دێتو دەچێت». كچە قوربانیە ئێزدیەكە ،بە چاوی جێبهێڵێتو بـــڕوات بــۆ ئــەوروپــا ،تا پڕ لە فرمێسكو بە ڕوخسارێكی نیوە ڕزگاریبێت لــەوەی بەسەریدا هاتوە، داپـــۆشـــراوەوە كــە تەنها چاوەكانی هەرگیزیش ناگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی بریسكەیان دەهــات ،جەختدەكاتەوە ،كە لێی لەدایكبوە. دەیــەوێــت هەمو جیهان چیرۆكەكەی شارین ،بەزاراوەیەكی نیوە سۆرانیو ببیستێت ،بــەاڵم نایەوێت روخساری ئــێــزدی زیــاتــر چیرۆكە تراژیدیەكەی دەربكەوێت ،دەشیەوێت ئەم جەهەنەمە بــۆ «چـــاودێـــر» رونـــكـــردەوەو وتــی
توێژەرێكی دەروونــی :ئێزدیەكان توشی شۆكبوون، چونكە روداوێكی چاوەڕواننەكراو روبەڕوی ترسو دڵە ڕاوكێی كــردوون ،تەنانەت توشی فوبیاش دەبن كە دواهەمین پلەی ترسە
كچە رزگاربویەكی ئێزدی دەستی داعش: هەرگیز ناگەڕێمەوە بۆ شنگال ،چونكە وێنەی تراژیدیایەك لەبەر چاومە تا دوا هەناسەی ژیانم ال ناچێت ،چەكدارەكان دڕنــــــــدە وەك دەستدرێژیان كردە سەرمان دەكرێن.
«نەگەڕانەوەم بۆ زێدی خۆم ،هۆكارەكەی ێ ژیانیان بەشێوەیەكی ئەوەیە كە لەو ئاوارەیی پەیوەندیەكان دەپچڕێنێت ێ سەندوینەتەوە ،رۆژانــە نائاسایی ل توێژەرێكی كۆمەاڵیەتی ،بۆ «چاودێر» چــەكــدارەكــان بــەكــۆمــەڵ چەندینجار دەســتــدرێــژی سێكسیان لــەنــاو بیناو رونــیــدەكــاتــەوە ،هاتنی ئــاوارەكــان شوێنی ئێشكگرتن (قولەی پاسەوانی) كاریگەریی دەبێت لەسەر دەوروبــەرو دەبێتە هۆی گۆڕانكاری لە هەمو ڕویەكی دەكردە سەرمان». ژیانەوە ،بەاڵم ئەوەی كاریگەریی هەیە لەسەر خودی ئاوارەكە جیایەو تەنانەت رزگاربوەكانی دەستی داعش باری لەسەر خودی ئەو تاكە خۆی هەروەها دەرونیان چۆنە ؟ یاریدەری بەڕێوبەری كامپی عەربەت ،خێزانیش چونكە ئـــەوان كوشتنو بە»چاودێر»ی راگەیاند ،كەمپەكەیان دەســتــدرێــژیو توندوتیژی سێكسیو ێ نەتەوەی شەڕو تااڵنیان بینوە ،بە تایبەتی ئەو ئـــاوارەی عێراقی بەهەرس كوردو عەرەبو توركمانی تێدایە ،كە لە ژنانەی كە توندوتیژیان بەرامبەر كراوەو 700خێزانو چوارهەزار كەس پێكهاتوە ،ئــەم كاریگەرییەش دەگــوازرێــتــەوە بۆ لەو ژمارەیەیش بەشێكی زۆریان لەخێزانە خێزانیش بەهۆی ئەم ئاوارییە پەیوەندیی لەنێوان خزمو كەسوكارەكاندا نامێنیت، ئێزدیەكانن. پەیام ســەالم ،ئاماژە بەوە دەكات ،پەیوەندیە كۆمەاڵیەتیەكان دەپچڕێت. ڤیان جــەالل ،جەختدەكاتەوە ،بۆ بــەهــۆی ئـــەوەی ئــاوارەكــان لەشوێنو ماڵی خۆیان دەركـــراونو هەندێكیان كەمكردنەوەی ئەو فشارە دەرونیەی دەستدرێژیان كــراوەتــەســەر ،لە ڕوی لەسەر قوربانیەكانی دەستی داعش هەیە دەرونییەوە ماندون ،هەست بە بێزاری پێویستە رێكخراوە NGOناوخۆییو دەكەن ،بۆیە رۆژانە داوایان لێ دەكەن دەرەكیەكان لەهەموو روەكانەوە هاوكاری جدیان بكەن. بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان. ناوبراو ئاشكرایدەكات ،ئەو هاواڵتیەی توشی شۆكبوون ئــێــزدیــانــەی لــەم مــاوەیــەی رابـــردودا الی خــۆیــشــیــەوە تــوێــژەرێــكــی لەدەستی داعــش رزگاریانبوە ،باری دەرونیان ناجێگیرەو نائارامن ،بەتایبەت دەرونــی ،باس لەوەدەكات ،ئێزدیەكان ژنان لەوپەڕی بێزاریدا ژیان دەگوزەرێنن ،توشی شۆكبوون ،چونكە روداوێــكــی ئەوانیش لــەڕوی دەرونــیــەوە هاوكاری چاوەڕواننەكراو روب ــەڕوی تــرسو دڵە
ڕاوكێی كردوون ،تەنانەت توشی فوبیاش دەبن كە دواهەمین پلەی ترسە. هێمن عومەر ،دەڵێت « ئێزدیەكان خـــزمو كــەســوكــاریــان لــەدەســتــداوەو تەنانەت لە بیریان ناچێتەوە ،وا باشە ئەم ئاوارانەیش راستەوخۆ نەچنەوە شوێنەكانی خۆیان تا بە تەواوەتی ئارامیو پێداویستیان بۆ دابیندەكرێت ،پێش هەموشتێك هەواڵی خــزمو كەسوكارە ونبوەكانیان بۆ بهێندرێتەوە ،لەالیەكی تریشەوە بە بەردەوامی چاودێری بكرێنو لە ترسو دڵەڕاوكێ دوربخرێنەوە». دواین ئامار لــەمــاوەی رابـــردودا خەیری بۆزانی، بەڕێوبەری كــاروبــاری ئێزدییەكان لە وەزارەتـــی ئــەوقــاف ،لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ،سێ هــەزارو 377ئێزدی لەدەستی چەكدارانی داعش ێ هــەزارو 878ی رزگــاریــان بــووە ،س دیكەیش لەژیر دەستی ئەو ژەكدارانەدا ماونەتەوە. ناوبراو وتیشی «لە ساڵی 2014تا 7ی شوباتی 2016هەزارو 203ئێزدی دیكە بەڕێگەی جۆراوجۆر بوونەتە قوربانیو21 گــۆڕی بە كۆمەڵیش دۆزاروتـــەوە43 ، مــەزارگــەی ئێزدیش تەقینراوەتەوە، 70هــەزار هاواڵتی ئێزدی كۆچیان بۆ دەرەوەی واڵت كردوە ،كە 460كەسیان بێ سەروشوێنن.
توێژەرێكی كۆمەاڵیەتی :بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشارە دەرونیەی لەسەر قوربانیەكانی دەستی داعش هەیە پێویستە رێكخراوە NGOناوخۆییو دەرەكیەكان لەهەموو روەكانەوە هاوكاری جدی ئاوارەكان بكەن
وەرزش
ذمارة ( )552دو شةممة 2016/2/22
info_chawder@yahoo.com
یەكەم گۆڵی عیراقی لە كاڵچۆ چاودێر: "21ی شوباتی "2016ئەو رۆژەیــە ،كە هەرگیز عەلی عەدنان لە بیری ناكات، چونكە ئێوارەی ئەو رۆژە بوو توانی مێژوویەكی نوێ لە خولی ئیتاڵیادا بنوسێتەوە. عەلی عەدنان ( 22ســاڵ) هاوینی رابــــــردوو پــەیــوەنــدیــی بــە یــانــەی ئۆدێنێزییەوە كرد ،ئەوكاتیش یەكەم یاریزانی عیراقی بوو بتوانێت درێسی یانەیەكی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا بپۆشێت. دوێنێ یەكشەممەش بۆیەكەمجار وەك یاریزانێكی عیراقی توانی گۆڵ تۆماربكات ،كاتێك لە یارییەكەیاندا بەرامبەر جەنەوا لە خولەكی 34 دا بە لێدانێكی راستەوخۆ گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد .ئەگەرچی دواتر جەنەوا دوو گۆڵیان تۆماركرد و سێ خاڵی یارییەكەیان بردەوە. ئــەو بــەرگــریــكــارە عیراقییە ،بۆیەكەمجار لەمۆندیالی الوانــدا جیهانی سەرسامكرد ،ئەو كاتەی لە نیوەی كۆتاییدا تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایی هەژاند ،هەموو یانەكان چاویان تێ بڕی .كۆمێنتارە عەرەبییەكان گۆڵەكەی عەدنانیان بە گۆڵێكی "جیهانی" و "سیحریی" وەسفكرد. هەر ئەو هاوینە عەلی عەدنان گرێبەستێكی لەالیەن یانەی ریزا سپۆری توركییەوە بۆ هات و بۆ ماوەی وەرزێك لەگەڵ یانە توركییەكە بەردەوام بوو. ئاستە بەرزەكەیشی لەگەڵ ریزا سپۆر وای لە بەرپرسانی یانەی ئۆدێنێزی كرد گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابكەن.
قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا
7
لێدوانە سەرسوڕهێنەرەكەی
نیمار
چاودێر: نیمار دا سیلڤای بەرازیلی بە لێدوانە چاوەڕواننەكراوەكانی هەموانی شۆك كرد ،ئەو لە بارەی رۆناڵدۆی پورتوگالییەوە چەند شتێكی وت ،كە جێگەی سەرسوڕمانن. ئەستێرەكەی بەرشەلۆنە لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ رۆژنامەی ئەپۆالی پورتوگالی ،وتی "زۆر سەرسامم بە رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ،هیوادارم پەیوەندیی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بكات". لەوەیش زیاتر وتی "یەكێكم لە سەرسەختترین هاندەرانی رۆناڵدۆ ،ئەو ئەفسانەیە.. كارێكی زۆر گەورەیە ئەگەر بێتوو رۆناڵدۆ درێسی بەرشەلۆنە بپۆشێت و پێكەوە یاریی بكەین". ئەم وتانەی نیمار لەكاتێكدان ،كە پێشتر ئەو یاریزانە بەرازیلییە هەموو جارێك سەرسامبوونی خۆی بە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیش دەربڕیوە. نیمار وتیشی كە گواردیۆال و مۆرینیۆ بە دوو باشترین راهێنەر دەزانێت لەسەر ئاستی جیهان ،ئاماژەی بەوەشكرد كە خولی ئینگلتەرا زۆر بەهێزتر دەبێت كاتێك وەرزی داهاتوو ئەو دوو راهێنەرە ئەركی راهێنەرایەتیی دوو یانەی گەورەی خولەكە وەردەگرن.
وشەی یەکتربڕ
بابیربكەینەوە لەوشەی «كاو» 20 ،وشە بنوسە ،بەمەرجێ وشەی «كاو» كەوتبێتە كۆتایی وشەكەوە؟ بۆ نمونە :شەپۆكاو ،زەلكاو ،شكاو .. براوەی پێشو :گۆران حەمید وەاڵمەكانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن:
info_chawder@yahoo.com
وشەی ونبو سێشەممە 2016/2/23
ئارسناڵ یوڤنتۆس
vs vs
چوارشەممە 2016/2/24
دینامۆ كیێڤ ئایندهۆڤن
vs vs
بەرشەلۆنە ب .میونشن مان .سیتی ئـ .مەدرید
رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە چوار یاریی لەمیانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا ئەنجامدەدرێن و بەمەش یارییەكانی چوون كۆتاییان دێت. لە سێشەممەدا دوو یاریی لوتكە بەڕێوەدەچن ،ئارسناڵ میوانێكی قورسی هەیە و پێشوازیی لە میسی و هاوڕێكانی دەكات ،گواردیۆالش خۆی و كەتیبەكەی دەچنە ئیتاڵیا بۆ روبەڕوبونەوەی یوڤنتۆس. بەپێچەوانەوە لە چوارشەممەدا دوو یاریی تاڕادەیەك ناهاوسەنگ بەڕێوەدەچن ،كوڕانی پیلیگرینی دەچنە ئۆكرانیا بۆ روبەڕوبونەوەی دینامۆ كیێڤ و كەتیبەكەی دیگۆ سیمیۆنیش لە هۆڵەندا بەدوای بردنەوەدا دەگەڕێن. سەرجەم یارییەكانیش سەعات 10:45خولەك بە كاتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچن
ئاسۆیی -1دانایەكی بەناوبانگ بو. -2نیوەی مایە ،پێوانەیە ،نیوەی جاوە. -3چارەسەری برین ،شوێنی خوێندنە «پ». -4نیوەی كــراس ،پێداویستی خانوە، بۆچون. -5كات ،نیوەی هۆبە ،تەمەن. -6ئۆتۆمبێلێكە ،خوای جوانی. -7بەشێكە لەسەر ،قاچ ،قەاڵیەكە. -8وەك یــەكــن ،درەخـــت دەیناسێ، گەیشت. -9دوان لە لەرزە ،گیانلەبەرێكە ،رێگە. -10ژمــارەیــەكــە بەبیانی ،خەڵكی ب ێ تاوان ،باری سەرپشت. -11خــواردنــێــكــە ،دوان لەشیلە ،فێڵ «پ». -12نــاوێــكــی كــوڕانــەیــە ،شاعیرێكی كۆچكردوی كوردە.
ستونی -1قوڕی شل ،زیندەوەرێكە. -2ناوێكی كۆنی پیاوانەیە ،بۆ جوانكاری سەرە. -3كورتكراوەی ناوێكە ،پێاڵوی واڵخ. -4هەڕەتی الوی ،لەنمەدایە. -5خۆزگە «پ» ،خواردنێكە. -6نیوەی بەنا ،چاوپێكەوتن. -7نیوەی سەیر ،جۆرە جگەرەیەكە + زیندەوەرێكە. -8سنور ،گونجا «پ». -9ئــامــێــرێــكــی مۆسیقایە ،نــازنــاوی شاعیرێكی كوردە. -10بۆ جوانكاری ژنانە ،گیانلەبەرێكە. -11بــاڵــنــدەیــەكــە «پ» ،گەڕەكێكە لەسلێمانی. -12گۆڕی شەهید ،بەرگی لێفە.
میوەیەكە مەزار – فیرار – كۆپان – میوە – باریك – تەرم – هارون – قالە مەڕە – شەنگەبێری – سپی – پاریس – قول – زەڵم – شۆڕش – قەزم – مەشكە – كۆش – كلك – بازە – پێكدان – قاز – سەلكە بزوت – چروت – باروت – كۆكە – قەشان – شەوق – قژ – بانە – فنس.
ناوةندي رؤشنطةريى ضاود َير دةريدةكات خاوةنى ئيمتيازو سةرنوسةر :مةال بةختيار ستافى كارا :سامى هادى -بةهمةن تاهير نةريمان -رزطار فايةق بة ِر َيوةبةرى هونةرى :جةليل حس َين يةكةمني ذمارةى
ناونیشان: سلێمانی – گردی ئەندازیاران -گەڕەکی ،١٠٥کۆاڵنی ٤١ نزیك هۆڵی رۆشنبیری ئاسیا07701959999 : كوردتێل3302158 : فانۆس تیلیكۆم07480134687 : كۆڕەك07501147133 : دابەشكردن07701517533 : نرخ 500 :دینار چاپخانە :كوردستان
لة 2004/10/4دةرضوة
info_chawder@yahoo.com
لەرۆژی جیهانیی شانۆدا .. لەهەولێر چی دەكرێت؟
w w w.ch awder n ews. com
No. (552) 22-02-2016
فیلمێك لەسەر 74هەمین جینۆسایدی ئێزدییەكان
چاودێر -تایبەت: بەمەبەستی بەشداریكردن لەفێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما كە لەرۆژی جیهانی شانۆ 2016/3/27بەڕێوەدەچێت ،بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر رایدەگەیەنێتو داوا لەسەرجەم شانۆكارانی شاری هەولێر دەكات ،ئەوانەی كە نیازی بەشداریكردنیان لەم فێستیڤاڵەدا هەیە ،داواكاری پێشكەش بكەنو ( )CVی كارەكانیان بنێرن. بۆ ئــەم مەبەستە شانۆكار «هیوا ســوعــاد» بــەڕێــوەبــەری هــونــەری شانۆ بە»چاودێر»ی راگەیاند :دەبـێ تاكو ،2016/3/1داواكــاری بەشداریكردن، پێشكەش بەبەڕێوەبەرایەتی بكرێت ،كارەكان لە 27ی ئادار ،لەرۆژی جیهانیی شانۆ دەستپێدەكات ،پێویستە ماوەی كارەكان لەكاتژمێرێك تێنەپەڕێت. لەبارەی تێكستەكانیشەوە وتی :ئێمە هیچ مەرجێ بۆ تێكستەكان دانانێین كە تێكستەكان كوردی بن یان نا ،دەرهێنەر سەربەستە كار لەچ تێكستێكدا دەكات، بەاڵم دەبێ لەگەڵ داواكاریەكانیاندا كۆپییەكی تێكستەكە هاوپێچ بكاتو ناشبێ كارەكان پێشتر نمایشكرابن. هیوا سوعاد باسی لەباری دارایش كردو وتی :بەهۆی ئەو بارە داراییەی كە ئەمڕۆ هەرێمی كوردستانی پێدا تێپەڕێت ،لەتواناماندا نییە تێچوی كارەكان لەئەستۆ بگرین.
چاودێر – تریفە: بەمەبەستی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدیو تاوانی شەنگال لەالیەن تیرۆرستانی داعشەوە ،ماڵی سینەما ،فیلمی دێكیۆمێنتار ی "شەنگال چیای بێ ئاو" ی بەرهەمهێنا. ئەم فیلمە لەدەرهێنانی هونەرمەندی باكوری كوردستان "سەالمۆ"یەو "سەركان كوردە"یش كاری وێنەگرتنی لەئەستۆ گرتوە، سەبارەت بەم فیلمە "زانا حەمە غەریب" رێكخەری ماڵی سینەماو سەرپەرشتیاری فیلمەكە بە"چاودێر"ی راگەیاند :ماڵی سینەما الیەنی جێبەجێكاریەتی ،چیرۆكی فیلمەكەیش باس لەكۆمەڵكوژییو ئاوارەبونی كوردانی ئێزدی دەكات لەسەر دەستی تیرۆرستانی داعشو گێڕانەوەی ژیانی ئەوانە لەچیای شنگال ،كە بەشێكی زۆریان لەبەر نەبونیی ئاو ،گیانیان لەدەستدا. سەرپەرشتیاری فیلمەكە ئاماژەی بەوەیشدا: لەڕێگەی ئەم فیلمە دێكیۆمێنتەرییەوە، دەمانەوێت ""74ەمین تاوانی دژ بەئێزدییەكان نیشانبدەین ،كە لەسەدەكانی رابردوەوە تاكو ئێستا ،بەبیانوی جیاجیا كۆمەڵكوژیی كراون. فیلمی دێكیۆمێنتاری "شنگال چیای بێ ئاو" لەئێستادا ئامادەی نمایشكردنەو لەالیەن بەشی پەخشو باڵوكردنەوەی ماڵی سینەماوە دەنێردرێتە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان.
رێز لەدەنگە نوێخوازەكەی كەریم كابان دەگیرێت چاودێر -تریفە حەسەن: بڕیارە رۆژی چوارشەممە ،2016/2/24لەهۆڵی تەالری هونەر، چلەی هونەرمەندی گەورەی كورد مامۆستا كەریم كابان كە نزیكەی نیو سەدە خزمەتی هونەری گۆرانی كوردی كردوە بەڕێوەبچێت. دوێنیش 2016/2/21لەشاری لەندەن ،مەڵبەندی رۆشنبیری كورد ،بەئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لەكوردانی ئەو شارە چلەی ئەو هونەرمەندە نەمرەی بەرز راگرت. سەبارەت بەبەڕێوەچونی چلەی مامۆستا كەریم كابان لەلەندەن، «هیوا ئەحمەد» بەڕێوەبەری ئــەو مەڵبەندە رۆشنبیرییە بە «چاودێر»ی راگەیاند :مەڵبەندەكەمان ،هەمیشە پێشەنگ بوە بۆ خزمەتكردنی هونەرو ئەدەبی كوردی ،جا لەهەر شوێنێك بێت ،بۆ هونەرمەندێكی وەك مامۆستا كەریم كابانیش ،كە سااڵنێكی زۆرە خزمەت بەهونەرو گۆرانی كوردی دەكات ،بەپێویستمان زانی وەك رێزو وەفایەكو ئەركێكی ویژدانیی سەرشانمان لەتاراوگە ئەو یادە بەرز راگرین ،ئێمە هەمو كاتێكو بەهەر شێوەیەك بێت ،هەركەسێك خزمەتی كوردی كردبێت ،ئەركی ئێمەیە بەسەریان بكەینەوە ،لەگێڕانی كۆڕو سیمینارو كۆنسێرتو پێدانی خەاڵتو رێزلێنان بۆیان. كەریم كابان ساڵی 1927لەسلێمانی لەدایكبوە ،لەسەرەتای چلەكاندا لەو ئێزگەیە گۆرانی وتوە كە ئینگلیزەكان لەبەردەركی سەرای سلێمانی دایانمەزراندبو ،یەكەمین گۆرانی خۆی بەناوی «لەڕێی دڵداری» بۆ رادیۆی بەغدا تۆمار كردوە ،رۆژی 2016/1/14لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی دەكات.
سیروانی كەشكۆڵ لەهۆڵەندا دەبێتە جابی چاودێر -تایبەت: ســیــروان جــەمــال ،كە نــاســراوە بەسیروانی كەشكۆڵ ،بــەشــداری شانۆگەرییەكی تیپی شانۆی «بێدەنگ»ی هۆڵەندی دەكــات ،كە شانۆگەرییەكە تایبەتە بە»ترام»ەكانی هۆڵەنداو تێیدا ناوبراو رۆڵی جابی دەگێڕێت. لەوبارەیەوە سیروان جەمال بە «چاودێر»ی راگەیاند :تیپی شانۆی «درەنــگ» تیپێكی ناسراوی چاالكی هۆڵەندایە ،تواناو ئەزمونی ئەم تیپە وایكردوە كە كۆمپانیای « ،»HTMكە كۆمپانیایەكی گواستنەوەی هۆڵەندایە ،داوایان لێبكەن بەرهەمێكی شانۆیی هاوبەش پێشكەش بكەن ،ئەم بەرهەمە هاوبەشەی كە لەسەر
Political, Educational & Social Weekly Press
داوای « »HTMك ــراوە ،بەبۆنەی كڕینی « »60ترامی تازەوەیە بۆ گواستنەوە بۆ شاری «الهای». بەرهەمەكە بریتییە لەشانۆییەكی ئاهەنگئامێز، كە لەیەكێ لەو ترامانەدا بۆماوەی هەفتەیەك وەكو تاقیكردنەوە پێشكەشكرا ،ناوی ئەو ترامە نرابو « ،»nieuwe Aveinoهەر لەیەكەم ساتی رۆیشتنی ترامەكەوە كاتژمێر 6،15ی بەیانی، ئەكتەرەكان دەستیان بەنواندن دەكرد ،بۆماوەی سێ كاتژمێر بەجلوبەرگو ئێكسسواری كۆنی سااڵنی بیستەكانی هۆڵەنداوە ،نواندن لەیەكەم نەفەری ناو ترامەكەوە دەستی پێدەكرد ،بەشێكی زۆری بەشێوەی «ئیرتیجالی» پێشكەش دەكراو هەندێجاریش ئەكتەر لەوێستگەكان دادەبەزینو نواندن دەبرایە ناو وێستگەكان.
ئەم شانۆگەرییە لەساڵی پاردا لەالهای پێشكەش كــرا ،بڕیارە لەم ساڵیشدا لـــەزۆربـــەی شــارەكــانــی هــۆڵــەنــدا نمایشبكرێت. بــەرهــەمــەكــە هــەشــت ئەكتەری ســەرەكــی رۆڵــیــان تێدا دەبینی، هونەرمەند «ســیــروان جەمال» یــەكــێــك بــو لـــەو ئــەكــتــەرانــەی كــە رۆڵـــی «جـــابـــی» دەبــیــنــی، شانۆییەكە لــەدەرهــێــنــانــی خاتو «»cezanneەو ،نوسینی «لوسیانا فــان ئامسفۆرت»ەو ،بڕیارە لەمساڵدا لەچەند شارێكی هۆڵەندا نمایشبكرێت.
دەبوایە دادوەران چییان بكردایە؟ فەرەیدون پێنجوێنی زۆری بەسەردا رەت نەبوە ،هەموی چەند مانگێك پێش ئێستابو: *ئەكادیمیانو مامۆستایانی زانكۆ (بەهەزاران) ،بەیاننامەیان دەركرد (بەئیمزای درشتی خۆیانەوە) ،تیایدا داوای درێژكردنەوەی ویالیەتی سەرۆكی هەرێمیان كرد ،ئەگەرچی هەندێك لەوان بڕوانامەی بااڵیان لەیاسادا هەبو ،دەیانزانی ئەو مەسەلەیە لەڕوی یاساییەوە گرێكوێرەی تێكەوتوە ،كردنەوەی بەدەستەوە نایەت. *دادوەران (لەدادگای تەمیز) ،مكوڕترو دەستكراوەتر لەمامۆستایانی زانكۆ، نەك داوای درێژكردنەوەی ویالیەتی سەرۆكی هەرێمیان دەكرد ،بەڵكو رێك لەجێی خۆیانەوە بەبڕیاری دادگاكەیان ،دو ساڵیان بۆ درێژكردەوە! *ئەفسەرانی پلەبڵندو پلەنەوی ،لەمەیدانەكانی جەنگدا دژی داعش ،بۆ كامێرای تیڤیەكان دەدوان ،دەیانگوت :موچە هەبێو نەبێ گیانمان فیدای كوردستان دەكەین (ئەلحەقی شەهیدی زۆریشیان دا). كەچی ئێستا ،وەكو ئەوەی ئەو هەڵوێستانەی لەوەوبەر هەر هینی ئەوانیش نەبوبێ ،لەڕێی بەیاننامەی دەستەجەمعیو گردبونەوەی ناڕازیانەوە ،داوا دەكەن بەپێی سیستمی پێشوی موچە ،مەعاشەكانیان بدرێ ،دەنا ئیشەكانیان جێدێڵن! ئەمە ئەنجامی ئەو دیزاینە كۆمەاڵیەتییە خراپەیە كە (دەسەاڵتداران) هەرێمی كوردستانیان لەسەر بنیاتنا! ئەگەر لەسەر ئەو دیزاینە كۆمەاڵیەتییە خراپە كۆمەڵگەیان رەسم نەكردایەو دابەشیان نەكردایە بۆ: *چینی بااڵی خۆشگوزەران (سەرمایەداران ،شێخو مەشایەخ ،دادوەران، ئەفسەران ،مامۆستایانی زانكۆ ،وەزیرو پەرلەمانتار ،پزیشكو ئەندازیار). *چینی نزمی بەرماوەخۆر (وردەواڵەفرۆشو عەرەبانچی ،فەرمانبەرانی ئاسایی، مامۆستایانی بنەڕەتی ،كرێكارو كارگوزار). ئەوا ئەمڕۆ ئەم دوفاقییەیان بەم زەقییە لەخەڵكی هەرێم (كام خەڵكی هەرێمیش :فەرمانبەرانی بااڵ!) نەدەبینی: *لەیەك یان دو وەرزی هەمان ساڵدا ،جارێك داوای درێژكردنەوەی ویالیەتی سەرۆكی هەرێم بكەن ،جارێك بەتوندی پشتی تێبكەن ،لەبەرئەوەی ئیمتیازاتەكانی خۆیان كەوتۆتە غەرغەرە ! كەواتە شینی پێشوی ئەو پلەبااڵیانەو داكۆكیەكەیان لەو سیستمە سیاسی - ئیدارییە خراپەی چارەكە سەدەیەكە میللەتی نیگەران كردوە ،بۆ خۆیان بو، بۆ ئەوەیانبو گەندەڵی بەرقەراربێو لەسایەی گەندەڵیدا ئیمتیازاتەكانی خۆیان پارێزراوبێ! پێویستە ئەمە ببێتە وانە بۆ هەر كەسو حزبێكی پاشتر كە جڵەوی فەرمانڕەوایی خەڵكی دەكەوێتە دەست! هەروەها ببێتە وانە بۆ خەڵكانی زەحمەتكێشو دڵگەرمی كۆمەڵگاش ،تێبگەن : هەندێجار كە كەسانی سەر بەچینی بااڵی ناو كۆمەڵگە (ئەكادیمیانو مامۆستایانی زانكۆ ،شێخو مەشایەخ ،یان سیاسەتمەدارانو ئەفسەرانی بااڵ -بۆ نمونە) دەدەنە پاڵیانو دێنە ناو جواڵنەوە سیاسیەكانیانەوە ،بۆ پچڕینی بەشی خۆیان دێن، تەنانەت هەندێجار لەنیوەی رێدا جواڵنەوەكە جێدێڵن (ئەگەر دەسەاڵتداران پشی پشییان بۆ بكەنو دەمچەوریان بكەن). دەمەوێ لەكۆتاییدا پرسیارێك بكەم ،بەاڵم پەیداكردنی وەاڵمەكەی جێبێڵم بۆ كەسانیتر: ئایا لەواڵتانی تر ،جیاوازیی موچە (موچە دەڵێم نەك داهاتی ئیشكردنلەكەرتی تایبەت) لەنێوان فەرمانبەرانی بااڵ (مامۆستایانی زانكۆ ،دادوەران، ئەفسەران ،وەزیــرانو پەرلەمانتاران ،پزیشكانو ئەندازیاران)و فەرمانبەرانی ئاسایی (مامۆستای بنەڕەتی ،ئەوانیتری هاوپێڕیان) چەندەیە (دو قات ،سێ قات ،چوار قات)؟ ئەی الی خۆمان؟ئایا فەرمانبەرانی پلە بااڵی الی خۆمان ،لەجیاتیی داوای موچەكەی پێشویخۆیان ،داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی ئێستاو دروستكردنی حكومەتێكی نوێیان بكردایە ،روسورانەتر نەبو بۆیان؟.
دا هاتوو مار ەکانی
دەقی شیعریی نوێ
سهرپهرشتیار :سامی هادی
ژ
ڕامیار مەحمود -ئەدیب نادر r a k h n a c h a w d e r@ g m a i l . c o m
www.chawdernews.com
ذمارة ( )493دووشةممة 2016/2/22
ثاشكؤيةكي هةفتانةي ِرةخنةيي ئةدةبي ِرووناكبرييية
«ببیت یان نەبیت ،ئا ئەمەیە کێشەکە» هاملێت لەناو پەنابەرانە گۆران ڕەسووڵ لەنــاو جەنگەڵــدا و لــە ڕۆژێکــدا کــە ســەرما بەهــۆی هــەورە خۆڵەمێشــییەکانەوە کــە بــەری خۆریــان گرتبوو زیاتر تینی لەرزینی بەبەر گیانی پەنابەرانــدا هێنابــوو ،لەپڕ کەســێک بەبەرگێکی ڕەشــەوە و لەبەر خۆیەوە دەنگــی بەرزکردەوە و گوتی« :ببیت یان نەبیت -ئا ئەمەیە کێشەکە». ئەوانەی کە لەوناوە بوون و لەبەر ســەرما خۆیان گڕمۆڵــە کردبــووەوە و گوێبیســتی ئەم قســەیە بوون ،تێگەیشــتن بڕینی ئــەم هەموو ڕێگە دوورە پڕ لە دەردەســییە ئاماژەیەکە بۆ کێشمەکێشــمی بــوون و نەبوون .یان بە جۆرێکی تر بێ ئامانجیی «بــوون»ە کــە ئــەوان بــەرەو نادیار لەنــاو ئەم جەنگەڵــەدا شــەو و ڕۆژ دەژمێرن .بەاڵم ئەمجارە کــە پیاوی ڕەشــپۆش هاتەوە دەنــگ و ڕووی لێ کــردن و گوتی« :دوای ئەوەی ئارێشــەکانی ئەم ژیانە تووڕ هەڵدەین، ئەمەیــە وامــان لــێ دەکا ڕاڕا بیــن .هــەر ئەم تێگەیشتنەیە کە دەردەسەری ژیانێکی وا درێژ دێنێتە بوون. ئەگەرنا کێ بەرگەی قامچی و ڕیســوایی ڕۆژگار دەگرێ، خراپــەی چەوســێنەران ،ڕەفتــار و کــرداری ئابڕووبەرانەی لەخۆباییان، ئازاری عەشــقێکی ڕیســواکراو ،پشگوێخستنی یاسا، قســەی ڕەق و وشــکی کاربەدەســتان ،ئــەو جوێنانەی کە مرۆڤە پشوودرێژە باشەکان لە کەسانی هیچ و پووچ قبووڵی دەکەن، لــە کاتێکــدا ڕەنگــە ئــەو کەســانە بتوانن بە خەنجەرێکی ڕووت گیانی خۆیان ئازاد بکەن؟»
دوای گوێبیســبوونی ئەم ڕستانە ،کە تەزوویان بە جەســتەی ماندووی پەنابەرەکاندا دەهێنانەوە، ئــەم پیاوەیان ناســیانەوە ئــەوە «هاملێت»ە کە دوای چــوار ســەد ســاڵ گەڕاوەتــەوە و دەیەوێ بەجۆرێکی تر تراژیدیــای بوون لەگەڵ پەنابەراندا بگێڕێتەوە. ئــەم دیمەنە ڕەنگە بە چەندیــن فۆڕمی جیاواز لە ئەندێشــەی سەدان پەنابەر لە ڕەگەز و تەمەن و نەتــەوەی جیاواز خۆی نمایش بکاتەوە ،کاتێک کە لە ڕۆژی چوارشــەممە ٣ی فێبریوەری ،گڵۆبی شەکسپیر «»Shakespeare›s Globe شــانۆیی هاملێتــی بــۆ پەنابەرانــی کەمــپ یــان جەنگەڵــی «کالیــە» لــە فەڕەنســا نمایش کرد. نزیکەی ســێ ســەد پەنابەر کە لــە واڵتانی پڕ لە کێشە و جەنگ ،وەک عێراق و سوریا و ئەفغانستان و سودانەوە ملی ڕێگایان بەرەو پەناگەیەکی ئارام
گرتووەتەبــەر ،بەرانبــەر تەختەیەکــی شــانۆ ڕیز ڕیــز دانیشــتبوون و وەســتابوون؛ بــەو هیوایەی ئــەم شــانۆگەرییە ئاهــی ڕێگەیەکــی دژواریان بۆ هەڵکێشــێ .ئەگەرچــی شــانۆییەکە بــە زمانــی ئینگلیزیی نمایش دەکرا و دەگمەن لەو پەنابەرانە لێــی تێدەگەیشــتن،بەاڵم گروپــە شــانۆییەکە لەسەرەتادا کورتەیەکی نووسراویان لە شانۆگەریی «هاملێــت» بە هەریەک لــە زمانەکانی عەرەبیی، فارسیی ،کوردیی ،ئەفغانیی پێشکەشی پەنابەران کرد. دونیــای تاریکــی ئــەم شــانۆییە گرێدانــەوەی تراژیدیایەکــی درێژە کــە مرۆڤ بە درێژایی بوونی بەدەســتییەوە دەناڵێنــێ و لە هەر ســەردەمێکدا بــە فیگــەر و شــێوەیەکی جیــاوازەوە خۆی نوێ دەکاتەوە .شــانۆییەکە لــە دوو کاتژمێر و نیوەوە بۆ نەوەت خولەک کەمکرابووەوە ،ئەمەش لەپێناو
مانــدوو نەکردنــی پەنابــەران کە لە ســەرمایەکی تاقەتپڕووکێنــدا بینەری تراژیدیترین شــانۆنامەی ولیــام شەکســپیر بــوون .ئەگەرچــی تــۆم بێرد (پڕۆدیوســەر لە گلۆبی شەکســپیر) ئامانجی ئەم نمایشــەی بــۆ کەمێــک دڵخۆشــکردنی پەنابەران گەڕانــدەوە .بــەاڵم ئەمــە مانــای ئــەوە نییە کە پەنابەران ئەو پرســیارە قوواڵنــەی کە لەناواخنی شانۆیی هاملێتدا هەن و ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشــێکن لــە نەهامەتییەکانیان ،لەبیــر بچێتەوە. پەنابەرانــی ئامادەبووی ئەم شــانۆگەرییە ڕەنگە نەزانــن کە ئایا لەڕێگەی گەڕان بۆ کونجێکی ئارام چارەنووســیان چ جۆرە مردنێکە ،خۆکوشتنەکەی هاملێت یــان ئۆفیلیایە! یان ئەوەتا جۆرێکی تری مردنــە لەناو ئــەو لــۆری و بارهەڵگرانەی کە لەم جەنگەڵەوە بــەرەو بەریتانیا بە نایاســایی دەیان گوازنەوە.
ئەو کتێبەی زۆرترین کەس درۆیان لە بارەی خوێندنەوەیەوە کردووە و شەڕ و ئاشتییش نییە تەلەگراف و .لە ئینگلیزییەوە :ژوان جەالل ڕەنگــە تــۆ وا چــاوەڕوان بکەیــت کتێبە قــورس و قەبەکە ڕووســییەکەی شەڕ و ئاشتی ئەو کتێبە بێت کە زۆرترین ڕێی تێدەچێت بەریتانییەکان بە درۆ گوتبێتییان خوێندوومانەتەوە. بەاڵم کتێبی پەســەندی مندااڵن –سەرکێشییەکانی ئەلیس لە ســەرزەمینی سەیروســەمەرەدا -نووســینی لویــس کارۆڵ بەرپرســە لە زۆرترین فشــەی ئەدەبی ،بە پێی ڕاپرســییەکی بیبیسی. ئەوانــەی کێشمەکێشــیان هەبــوو لــە کالســیکەکەی لیــۆ تۆلســتۆی بچنە پێشــەوە ،ئێســتا چەقی تەختــی بەرنامەی تەلەفزیۆنیی شــەوانی یەکشــەممەیان گرتووە (شەڕ و ئاشتی
بــە زنجیرە لە تەلەفزیۆنی بیبیســی پێشــکەش کــرا .و.ک).
زاتیان پەیدا کردووە کە بڵێن ئێستاش ئەوە هەر بەرپرسە لە درۆودەلەســەی زۆر ،لە لیستی ئەو کتێبانەدا کە ئێمە بە درۆ بە هاوڕێکانمان دەڵێین خوێندووماننەتەوە چوارهەمینە. ١٩٨٤ی جۆرج ئۆرویڵ و سێ بەرگەکەی لۆردی ئەڵقەکانی جــەی ئاڕ ئــاڕ تۆلکین یەک لــە دوای یەک بوونــە دووهەم و ســێهەم ،لە کاتێکدا تۆلستۆی جارێکی تر لە ژمارە پێنجدا بە ئانا کارانیناوە دەرکەوتەوە. ســێبەرگە ئیرۆتیکییەکــەی پەنجا ســێبەر ،چــوار ڕۆمانی چارڵــس دیکنز و کالســیکەکەی جەین ئۆســتن شــکۆمەندی و بڕیــاری پێشــوەختی لــە نێوان ئەو بیســت کتێبــەدان کە بەریتانییــەکان زۆرتریــن درۆیــان لەبــارەی خوێندنەوەیانەوە کردووە. لە کاتێکدا شەڕ و ئاشتی ڕەنگە زۆرترین تەماشاکەری هەبێت لە درامای شــەوی یەکشــەمماندا ،تەنیا نۆ لە سەتی ئەوانەی
دەنگیان داوە ،دەستیان داوەتە خودی ڕۆمانەکەی تۆلستۆی- بەاڵم ژمارەیەکی زیاتر بە درۆ گوتوویانە خوێندوویانەتەوە. لێکۆڵینەوەیەک لە خووەکانی خوێندنەوەی ٢،٠٠٠بەریتانی کە لەالیەن بیبیســییەوە ئەنجام درا ،ئاشــکرای کرد کە یەک لــە چــوار کەس لــە خۆیانــەوە گوتوویانــە یەک لــەو کتێبە کالســیکانەیان خوێندووەتەوە لــە کاتێکدا بووە کە کتێبەکان خراونەتە ســەر شاشــەی تیڤی ،هۆکاری باڵوی ئەوەش ئەوە بووە نەیانویستووە لە گفتوگۆکان دابڕێن و ویستوویانە خۆیان بە زیرەکتر دەربخەن. هۆیەکــی ڕوون هەیــە بۆ ئــەوەی یەک لە ســێیان ددانیان بەوەدا ناوە ئەوان کەســێک ڕاســت ناکەنــەوە ئەگەر بە هەڵە
پێیان وابووبێت ئەوانە خوێنەرێکی باشــترن لەوەی لە واقیعدا هەن – لە ســەتا شەستی ئەوانەی بەشداریی ڕاپرسییەکەیان کــردووە گوتوویانە ئەوەی کەســێک خوێنەرێکی باش بێت وا دەکات کەسێکیش بێت زیاتر سەرنج ڕابکێشێت. هەواڵــی خــۆش بۆ ئــەو کتێبفرۆشــانەی دەترســن لەوەی کڕیارەکانیان بەهۆی سکرینی تیڤییەوە لە دەست بدەن ئەوەیە ڕاپرســییەکە ئاشــکرای کردووە فیلم و زنجیــرە تەلەفزیۆنییە لــە کتێــب وەرگیراوەکان هانی بینەرانیان داوە دەســت بدەنە خــودی کتێبــەکان ،لەگەڵ ئەوەی لە ســەتا ٤٤دەڵێن ئەگەر بە دراماکردنی کتێبەکان شایســتەی پێنج ئەســتێرە بن ئەوە دەبێتە هاندەر بۆ خوێندنەوەی خودی کتێبەکان.
ئــەم کارەی کۆمپانیــای گلۆبــی شەکســپیر لە چوارچێوەی نمایشــکردنی شــانۆیی «هاملێت»ە لــە سەرتاســەری جیهــان ،کــە ئەمــەش یەکێکە لەو چاالکیانەی کە بەبۆنەی چوار ســەد ســاڵەی مردنــی شانۆنووســی مەزنــی بەریتانیــی «ولیام شەکســپیر»ەوەیە .ئەمــە ســەرەڕای ئــەوەی کە پێشــتر بــۆ هەریەک لــە پەنابەرانی ســووریی لە کەمپەکانــی ئــوردن و پەنابەرانــی یەمەنیــی لــە جیبۆتــی ئەم شــانۆییەیان نمایش کــردووە .ئەم کارەی گلۆبــی شەکســپیر ئەگەرچــی بــۆ چەنــد کاتژمێرێــک پەنابەران لــەو نەهامەتییە لێڵەی کە تێیــدان دوور دەخاتــەوە ،بەاڵم هیچ ئاســۆیەکی ڕوونیان نیشــان نــادا کە ئایا لــە دواجاردا ئەوان کەللـــەسەری ئــەم ســەرگەردانییە بەدەســتەوە دەگرن ،یان کەللـەسەری ئەوان دەکەوێتە ژێرپێی ئەم سەرگەردانییەوە!
ئەو بیست کتێبەی زۆرترین درۆ لە بارەی خوێندنەوەیانەوە کراوە: /١سەرکێشــییەکانی ئەلیــس لە ســەرزەمینی سەیروسەمەرەدا -لویس کارۆڵ -١٩٨٤ /٢جۆرج ئۆرویڵ /٣سێینەی لۆردی ئەڵقەکان -جەی ئاڕئاڕ تۆڵکین /٤شەڕ و ئاشتی – لیۆ تۆلستۆی /٥ئانا کارانینا – لیۆ تۆلستۆی /٦سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز -ئارسەر کۆنان دۆیڵ /٧بۆ کوشتنی باڵندەی الساییکەرەوە – هارپەر لی /٨دەیڤد کوپەرفیڵد – چارڵز دیکنز /٩تاوان و سزا -فیۆدۆر دۆستۆیۆڤسکی /١٠شکۆمەندی و بڕیاری پێشوەخت -جەین ئۆسنت /١١خانووی خەمگین – چارڵز دیکنز /١٢هاری پۆتەر -جەیکەی ڕاوڵین /١٣چاوەڕوانییە مەزنەکان – چارڵز دیکنز /١٤یادداشتەکانی ئان فرانک -ئان فرانک /١٥ئۆلیڤەر تویست – چارڵز دیکنز /١٦سێینەی پەنجا سێبەر -ئیئێڵ جەیمس /١٧ئینجا دواتر هیچ – ئاگاتا کریستی /١٨گاتسبیی مەزن -ئێف سکۆت فیتزجێڕڵد /١٩کاچ -٢٢جۆسیف هیڵەر /٢٠پاسەوانێک لە مەزرا -جەی دی سالنجەر
ژمار ه ( )493دووشهمم ه 2016/2/22
««
2
دادگایی فرانس كافكا
بۆچی (یۆزیف ك) بەرخود ناكات؟ ئیبراهیم ئەلعەریس و .لە عەرەبییەوە :شوان ئەحمەد ســەروەختێك دەرهێنــەری گــەورەی ئەمریكــی ئۆرســۆن ویڵــز (كــە دوورخرابــووەوە بــۆ ئەوروپــا) ،فیلمــی دادگایی نمایشكردو فیلمەكەش لەڕۆمانی دادگایــی فرانس كافــكاوە ئامادەكرابوو، چەندیــن گفتوگــۆی ڕۆژنامەوانی لەگەڵدا سازكراو تێكڕاشیان دەیانویست بۆچونی ئــەو لەبــارەی ئەو بەرهەمــەوە بزانن كە هەڵگری چەندیــن لێكدانەوەی جیاجیا و بۆچونی فیكری دژبەیەك بوو. یەكێك لـــــــــــــە ڕۆژنامەنوســــــان لەچاوپێكەوتنێكدا لێی دەپرســێت( :لەم فیلمــەدا وادەردەكەوێــت وەك ئــەوەی بتەوێت ڕەخنەیەكی توند ئاڕاستەی خراپ بەكارهێنانــی دەســەاڵت بكەیت ،لەالیەن ئەوانــەی خــاوەن دەســەاڵتن .لــەوەش زیاتر تۆپێت وایە مسیۆكاف وەك ئەوەی لەفیلمەكــەدا دەردەكەوێــتو ئەنتۆنــی بركنــز ڕۆڵەكــەی بەرجەســتەدەكات، پرۆمسیۆسێك بێت؟) .ئۆرسۆن ویڵزیش لەوەاڵمــدا دەڵێــت( :كافیــش بۆخــۆی بیرۆكراســیە ،بۆیــە پێموایــە بەشــێكی گەورەی گوناهەكە بەئەستۆی خۆیەتی). كاتێك ڕۆژنامەنوسەكە لێی دەپرسێت: (بۆچــی پێتوایــە كاف گوناهبــارە؟). لەوەاڵمدا ئۆرســۆن ویڵز بەڕونو ڕەوانی دەڵێت( :چونكە ئەویش ســەر بەشتێكە ت و ئەو كە نوێنەرایەتی خراپەكاری دەكا شــتەش بەشــێك لەو پێكدێنێت .ڕاستە ئێمــە ناتوانین بڵێیــن تاوانێكی كردووەو گوناهبارە بەوەی دەسەاڵت دەیداتە پاڵی، بــەاڵم هەرچۆنێك بێت ئەویش تاوانبارەو سەر بە كۆمەڵگەیەكی گوناهبارەو دەست و پەنجەی لەگەڵ ئەو كۆمەڵگەیەدا نەرم كــردووە .هەرچۆنێــك بێــت مــن لێرەدا نامەوێت الفی ئەوە لێبدەم كە شــارەزایم لەتاوتوێكردنــی بەرهەمەكانــی كافــكادا
هەیــە ،بۆیە تەنها گوزارشــت لە بۆچونی تایبەتی خۆم دەكەم). (بــەاڵم داخــۆ یۆزیــف كاف دەبــوو بەرخوردبــكات؟) ،ڕۆژنامــە نوســەكە لــە ئۆرســۆن ویڵــز دەپرســێتو ئەویش لەوەاڵمــدا دەڵێــت( :بەڵــێ .ئــەو هیچ بەرخوردێــك نــاكات ،لەكاتێكــدا دەبوو ت و دەستەوســتان بەرگــری لەخۆی بكا ڕانەوەســتێ .لەگــەڵ ئەوەشــدا مــن لەفیلمەكەمــدا الیەنگیری كــەس ناكەم، ف و نە نەیارەكانــی .بەاڵم دەزانم نــە كا بەدرێژایــی كات ئەو هاریكارییان دەكات. لە كتێبەكەی كافكاشــدا هــەروا دەكات. لێرەوەیــە لەفیلمەكــەدا ڕێگــەی ئــەوەم پێــداوە ،دواجــار بەگــژ جەلــادەكا ن و ئەوانــەدا بچێتەوە كــە دادگایی دەكە ن و بەتاوانباری دەزانن). هەرچەنــدە ڕۆمانــی (دادگایــی) بــە بەناوبانگتریــن ڕۆمانــی فرانــس كافــكا ت و یەكێكیشــە لەو بەرهەمانەی دادەنرێ كافكا تــا لەژیاندامابوو تــەواوی نەكرد، ئەگەرچــی چەندیــن ســاڵ بــەر لەدنیــا دەرچونی دەستی بەنوسینی كردبوو. (دادگایی) هەر لەگەڵ باڵوبوونەوەیدا، بووە مایــەی سەرســامكردنی خوێنەران و ئەوانەشــی وەریاندەگێڕایــە ســەر زمانەكانــی دیكــە .بــۆ نموونــە چەندین جار وەرگێڕدراوەتە سەرزمانی فەرەنسی و هــەر وەرگێڕێكیــش لــەو باوەڕەدابووە ئــەوەی پێــش خــۆی ،مافــی تەواوەتی بەتێكســتەكە نــەداوە بــەوەی هەڵگــری ڕەهەندێكی تەنزئامێز و كۆمیدییە. ئەوەی ســەیرە لێــرەدا ئەوەیــە ،ئەم تێكســتەی بە یەكێك لە هەرە تێكســتە تراژیدیەكانــی ســەرەتاكانی ســەدەی بیســتەم ئەژمــار دەكرێــت و یەكێكــە لــەو بەرهەمانــەی بــە قوڵــی باســی لە چارەنووســی تراژیدیانەی مرۆڤ كردووە لە سایەی دەسەاڵتی بیرۆكراسیدا ،بەاڵم لەگــەڵ ئەوەشــدا بەرهەمێكــی كۆمیدی تەنزئامێزەو دەبوو هەمیشــە خوێنەرانی
بهێنایەتە پێكەنین. ژیاننامەنوســەكانی كافــكا بــاس لەوەدەكــەن ،ســەروەختێك لەســاڵی 1914وە تــا بەراییەكانــی ســاڵی 1917 خەریكی نوســینەوەی نەســكەكانی ئەو بەرهەمەی بووە ،زۆر چێژی لەوە بینیووە ئەو نەســكانەی نوســیونی بۆ هاوڕێكانی بخوێنێتــەوەو لەكاتــی خوێندنەوەشــیدا هێنــدە بەماجــەراو بەســەرهاتی پاڵەوانەكەی پێكەنیووە ،ژانی کردووە. لەنێــو ئەوانــەی ئامــادەی ئــەو كۆڕو مەجلیسانەی بوون ،ماكس برود بووە كە هــەر زوو ڕودەكاتە فەلەســتینو شــوێن خەونــی زایۆنیزمانەی خــۆی دەكەوێت. لــەو سەفەرەشــیدا بەرهەمەكانی فرانس كافــكا لەگــەڵ خــۆی دەبــاتو لــەدوای مردنیشــی باڵویان دەكاتەوەو بازرگانیان ێ جاریش دەســكاری پێــوەدەكات .هەند ێ شتیشــی تێكســتەكانی كردووەو هەند بۆزیادكــردووە تــا لەگــەڵ ئایدیاكانــی خۆیــدا بگونجێــت( .دادگایی)یش لەنێو ئــەو بەرهەمانەدا بووەو بگــرە یەكەمین بەرهەمێكە لەساڵی ( 1925واتە ساڵێك دوای لــە دنیادەرچونــی كافــكا) ،باڵوی كردبێتەوە. باڵوكردنەوەكەشــی ڕەنــگو بۆیەكــی تراژیدیانــەی پێوەدیاربــوو ،بەجۆرێــك ڕەهەندە کۆمیدییە ڕەشەكەی كافكایزمی ێ ئــەو ڕۆمانە وەكی شــاردبووەوە .وەلــ ئەوەی لەمڕۆدا پێی ئاشناینو بەوجۆرەی ئۆرســون ویڵز ئامادەی كردووە ،جارێكی دی چۆتەوە ســەر لۆژیكی كافكاو تەنز و كۆمیدیا مەبەســت دارەكەی( .دادگایی) وەك ئەوەی لەمڕۆدا ئێمە پێی ئاشــنای ن و چەندیــن وەرگێڕانــی بۆكــراوە ،ئــەو ڕۆمانەیــە كە كافكا خۆی ویســتی وابوو بەو جۆرەبێت .هەرچەندە حەزی نەدەكرد هەرگیز چاپ بكرێت و باڵوبێتەوە. هەروەهــا حــەزی نەدەكــرد زۆرێــك لەبەرهەمەكانــی ڕوناكــی ببینــن و چاپبكرێن .بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا دادگایی
باڵوكرایــەوەو بــوو بەیەكێك لەتێكســتە دیــار و دانســقەكانی ئەدەبــی مۆدێرن. ڕۆمانێــك بەســتایلی تایبەتــی خــۆی، بەگــژ مۆدێرنەیەكدا دەچێتەوە كە مرۆڤ نامۆدەكاتو لە مرۆڤ بوونی دەخات. ئەڵبەتــە ڕۆمانی (دادگایی) دەربارەی یۆزیف كافە .یۆزیڤ كافیش فەرمانبەرێكی بیرۆكراسیە لە كۆمپانیایایەكداو خواستی گەورەی ئەوەیە ،ژیانێكی ڕۆتینی ئاسایی لەناو خزمو دۆســتانێكی بەژمارە كەمدا بگوزەرێنێ .ژیانی شتێكی وای تێدانابێت شــایەنی بــاس بێــت ،تــا ئــەو ڕۆژەی ت و دەبینێت پیاوانی لەخەو بەخەبەردێــ دەسەاڵت ،دەیانەوێت دەسگیری بكەنو بیدەنە دادگاو لەسێدارەی بدەن. بــەاڵم لەپاچیو ئــەو تاوانە چییە كە كردویەتی؟ نەخــۆی وەاڵمێكــی دەســگیردەبێتو نە ئەوانەشــی هاتون بۆ دەسگیركردنی، هۆكارەكــەی دەزانــن .ئەوانــەی هاتــون كاریــان تەنهــا ئەوەیــە ،فەرمانەكانــی ێ بكــەن و لــە ســەروخۆیان جێبەجــ ڕەفتــار و هەڵســوكەوتەكانی بكۆڵنەوە. تەنانــەت ئەو دادوەرانەشــی لە دواجاردا بڕیاری لەســێدارەدانی بەســەردا دەدەن، بەتەواوەتی نازانن تاوانەكەی چییە. هەرچەنــدە چەنــد توێژەرێــك پێیــان وایــە گەربهاتبایــە كافــكا ئــەو ڕۆمانەی تەواوبكردایــە ،دەشــیا پێمــان بڵێــت تۆمەتەكــەی یۆزێــف چــی بــووە ،بەاڵم واقیع پێمان دەڵێت نوسەرەكەی شتێكی وەهــای نەكــرد ،گەرنــا ئــەوا كرۆكــی بابەتەكە بەهەدەردەچوو .چونكە نەكاف و نەئەوانەشــی هەوڵــی دەســگیركردنی كاف دەدەن و نــە ئێمــەش ،نازانــن هەقیقەتــی ئەو گوناهــو تاوانە چییە كە كردویەتی .تێكڕای بەرهەمەكانی دیكەی كافكاش -زۆربەیان تاخۆی لەژیاندا بووە چاپنەكراون ،-ئەو گریمانەیە دەسەلمێنێ. شــایەنی باســە زۆرێك لە لێكۆڵیاران پێیانوایــە دادگایی بەوجــۆرەی كەهەیە،
ێ كەموكوڕییەیان ڕەنگە بەرهەمێكێكــی ب تاهەتایە هەرنەگاتە ئاســتی بەرهەمێكی بێكەمو كوڕی. كەوابێ ڕۆمانی (دادگایی) باسی چی دەكات؟ زۆربەئاسانی باس لە بەهانەهێنانەوە- یاخــود پاســاوی خــودی بــوون خۆی- دەكات ،یان دەربارەی مەحاڵی بەهانەیە لەو دنیا ئەنگوســتەچاوەی تیایدا دەژین، دنیایەك كە بەدەســتو پەنجەی خۆمان دروستمان كردووە. لێــرەوە دەتوانیــن بەتەواوەتــی لــە ئۆرســۆن ویڵــز حاڵــی ببیــن كەدەڵێت: (كاف بۆخــۆی تاوانبــارەو ڕەنگــە تاوانباری ســەرەكیش بێــت .نەك تەنها لەبەرئــەوەی بەرخــود نــاكات ،بەڵكــو تادوا چركەســاتەكانیش هــەر هاوكاریی دادوەرەكانو ئەوانەدەكات كە چاودێریی شو دەكــەن .تەنانــەت هێنــدە بەجــۆ خــرۆش و خوێــن گەرمانــەوە هــاوكاری ئەوانــە دەكات ،بیــری دەچێتەوە كەچی بەســەردێت .یان لەفیكــری ئەوەدابێت، خۆی لەو چارەنوســە نادیارە قوتاربكات كەپیاوانی دەسەاڵت بەرەو ئەوێی دەبەن، ێ ئەوەی ئەوانە خۆشــیان بتوانن هیچ بــ دەربــارەی ئەوكارەیــان بڵێــنو هیچــی لەبارەوە بزانن). ئەو ئاقارەی پرســی یۆزیف كافی پێدا تێدەپەڕێــت ،هەر لەخــاوەن ماڵەكەیەوە شو بــۆ هاوســێ و پارێــزەر و كەشــی ش و هەموو ئــەو كارەكتەرانەی نیگاركێــ تــر كە لەڕۆمانەكەدا هاتــوون ،هیچ نییە جگــە لەوێنــەی كۆمەڵگا بەگشــتی .ئەو كۆمەڵگایــەی دواجار دەبێتــە مەڵبەندی تاوانگەلێــك كــە كــەس ســەرچاوەكەی پێنازانێــت .كۆمەڵگە وەک ســەرزەمینی هاتوچــۆی جــەالد و قوربانی ،ئەو جەالد و قوربانیانــەی كەس هیــچ لەبارەیانەوە نازانێ. ێ گارودی لە گرنگترین جارێكیــان ڕۆج كتێبەكانیــدا (واقعیــة بالضفــاف)،
دەربارەی كافكا نوسیویەتی( :گەورەیی كافكا لەوەدایە زانیویەتی چۆن جیهانێكی ێ كەهیچ جیاوازیەكی میتۆلــۆژی بخوڵقێن لەگــەڵ جیهانی هەقیقیــدا نەبێت .كافكا لەڕێــی بەكارهێنانی كەرەســتەكانی ئەم دنیایەمــان ،بەاڵم ئاوێتە بەیاســاگەلێكی دیكە ،-توانی جیهانێكی فانتازی دروست بكات). بێگومان ئەم قسانەی گارۆدی كتومت بەسەر (دادگایی)دا دەچەسپێت ،چونكە ئاشــكرایە ئاوێتەكردنــی واقی ع و فانتازیا ڕاســتەوخۆ دەمانباتــەوە ناوجەرگــەی سەردەمە نوێیەكان. فرانــس كافــكا ( )1924-1883زۆر نەژیا تا بەچاوی خۆی ببینێ ،چۆن ترس و دنیابینیــە پڕ تراژیدیەكانی لەســەدەی بیســتەمدا ،بوونــە واقیــ ع و خەڵكــی ئەزمونیــان كــرد .ئەو هێنــدە ژیا تا لەو واقیعە ســەیرەدا ،بەرهەم گەلێكی نوسی و ئەو بەرهەمانەش بوون بەســەرچاوەی نوســین بــۆ زۆرێكی زۆر لە نوســەرا ن و مێژوونوسان. ئەو جولەكە ئەڵمانــی زمانەی لەپراگ لەدایــك بــوو ،زانــی چۆن ژیانــی خۆی دەكاتــە ڕۆمانێكی مــەزن .ئەویش لەڕێی ی خــۆی و لەڕێــی ئــازارە بێشــومارەكان تەرێزكــردن لەباوكو نەتەوەو پەیوەندیە ت و ی و نوســی ن و شكســ ئەڤینــدار نائومێدیە زۆر و زەوەندەكانیەوە .هەموو ئەوانە بوونە سەرچاوەی تێكست گەلێك كــە كافكا تاخۆی لەژیاندا مابوو كەمێكی ێ باڵوكردنەوە ،وەك (پزیشــكی كەمی ل گونــد ،دۆز ،بــەد گۆڕان ،وڵگەی ســزا). بەاڵم بەرهەمەكانی دیكەی وەك (ئەمریكا ك و ...هتد) ،ئەوا لەدوای مردنی و كۆشــ باڵوكرانەوە و ڕوناكیان بینی.
مارتین سەملۆ ،باستاردێک لەنێو بۆگەنی ڕۆژهەاڵت (خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی شەوگەڕەکان میران ئابراهام) ئیسماعیل حەمەئەمین بەشی یەکەم ١ ڕۆمانی (شــەوگەڕەکان)ی ڕۆماننووس (میــران ئابراهــام) یەکێکە لــەو ڕۆمانە سەرنجڕاکێشــانەی لەم ماوەیەی دواییدا، پێــش لەچاپبوونــی خوێندوومەتــەوە. لەڕاســتیدا ئــەو هەســتە ڕەخنەگرییەی مــن لەخۆمــدا هەمــە زاڵبــوو بەســەر تێبینیەکانمــەوە بەســەر ڕۆمانەکــەدا، میــران و مــن دایالۆگێکمــان لەبارەیەوە کرد ،پاشان میران ماوەیەکی زۆر بێدەنگ بوو ،ئێســتاش ڕۆمانەکە لەالیەن خانەی (ئەندێشە)ـــوە چاپ کرا و زۆر بەجوانی گرنگییان پێدا ،کەجێگەی خۆشەیستی و پشتگیرین. لەڕاستیدا ئەوەی کاتی خۆی لە میرانم شــاردەوە الیەنە گرنگەکانــی ئەو ڕۆمانە بوون ،چونکە دەمزانی ڕۆماننوســی باش هەموو ئەو سەرنجانە لەدرافتی یەکەمەوە (ڕەشنوســی یەکــەم) وەردەگرێــت و لەدواییــدا چەندەهــا جــار کاری لەســەردەکات .بەتایبەت ڕۆمانی کوردی کەلەدایکبوویەکــی نوێیــە و لەنــەوەی ئێمەدا بەتەواوەتی دەموچاوێکی بۆخۆی وەرگــرت ،نەوەیــەک ناتوانیــن لەیــەک کەســدا کۆ بکەیتەوە ،بەڵکو لەچەندەها
ڕۆماننوس لەمەنفاکان و لەنێو نیشتماندا، بەاڵم بەشــی شــێر بەر ئەو ڕۆماننوسانە دەکەوێت ،کە لەئەودیوو ســنوورەکانەوە ژیانیان بەسەردەبەن و لەنێو زمانی دیکە و کولتــوری دیکە ئەزمونی ژیانیان لەکار و زمان و ئەشق و نوسین ئەزمونکردووە. ڕۆمانــی کــوردی بەهەقــەت لەنەوەی جەنگەوە لەدایکبووە و ئێســتاش نەوەی دووهەمی نێو نیشــتمان دەبنە نەوەیەکی دیکە کە لەســەر میراتی نەوەی جەنگ و کولتوری ڕۆمانی دونیای وەرگێڕاو بەکوردی کاردەکەن .بەاڵم لەگەڵ (میران ئابراهام) دا ئێمــە لەبــەردەم مۆدێلیکــی دیکــەی ڕۆماننوسداین ،لەبەردەم ڕۆماننوسێکداین کەنەخەســڵەتەکانی نــەوەی جەنگــی هەڵگرتووە و نەخەسڵەتەکانی نەوەکانی نێــو نیشــتمان ،بەمانــای نــەوەک ئێمە قاچێکی لەنێو نیشتماندایە و قاچێکیشی لەمەنفاکانــی ئەوروپــا و نــەوەک ڕۆماننوســەکانی نیشــتمان قاچەکانیــان بەتوندی لەنیو لۆکالدا چەسپیووە .بەڵکو لەڕێگەی زمانەوە جارێکی دیکە کایەکەک دروســتدەکات کەهەردوو فەزای نیشتمان و ئەوروپا پێکەوە گرێبداتەوە. هەموو ئەمانەی ئاماژەم پێدان ،لۆکال یان ئەودیو ســنوورەکان کاریگەری نییە گەر نەچنە نێو دەقی نوسراو ،نەچنە نێو جیهانەوە .فەیلەســوفی ئەڵمانی (پیتەر ســلۆتەردایک) دەســتەواژەیەکی جوانی هەیــە کەگوتاریکــی درێــژی خۆیەتــی؛
(بــەرەو جیهــان چــوون و بــەرەو زمان چــوون) ...لــەم ســەرەتایەوە دەتوانین باشــتر لەڕۆمانــی (شــەوگەڕەکان) تێبگەیــن ،بــەوەی ئــەم کێشــەبەندیە کولتوریــە ،ئەم هاوســەنگیە ســوژەییە، ســوبێکتیڤە ،کــە ڕۆماننــوس بەدوویــدا دەگەڕێت لەکەســایەتی (مارتین سەلمۆ) دا ڕەنگیداوەتەوە .بەاڵم دیارە هەمیشــە ڕۆماننوس بەشــێک لەخۆی دەبەخشــێت بە پاڵەوانەکەی ،پرۆتاگۆنستەکەی ،بەاڵم هەمیشە پرۆتاگۆنستەکانی ڕۆماننوسەکان زۆر سپڵەن هەرئەوەندە بەشی ڕۆماننوس هەڵدەگــرن تاوەکــو لەدایکدەبــن ،دوایی وەک زۆڵێــک ،وەک (باســتاردێک) تەنها دەیانوێــت لەدایکبن و چیتــر نایەنەوێت خاوەنــی باوکی یەکــەم بن ،دەبنە کوڕی خواوەندێــک کەنەبینــراوە ،بــەاڵم مرۆڤ نییــە ،باوکێکــە کــەس نازانێــت کێیە. لێرەوە قسەکردن لەسەر داهێنانە ،ئاوەها هەمیشــە کەپرسیاری ڕۆمانی (ئەو دیوو ســنوور ،باڵەفــڕە بەنێو دارســتانەکانی مانگــدا) یــان لێکــردووم ،کەئایــا ئەوە چیرۆکــی منــە ،ئاوتۆبایۆگرافیــای منــە لەبەشێکی ژیانمدا گوتوومە؛ پاڵەوانەکان هەر ئەوەندە پەیوەندیان بەمنەوە هەبووە تاوەکو خەڵقمکردوون ،بەاڵم ئیدی لەسەر حســابی خۆیان دەژین ،من ناچارم وەک کاتیبەکانی زەمەنی کۆن دوایان بکەوم و چیرۆکەکانیان بنوسمەوە.... بەهەقــەت ئەمــەش چیرۆکــی نێــوان
ڕۆماننــوس و پاڵەوانەکانێتــی .لــەم گۆشــەنیگایەوە گەشــتی (مارتیــن ســەلمۆ) گەشــتێکە بەئــارەزووی خــۆی نییە لەســەرەتاوە ،بەاڵم لەدوایدا دەبێتە گەشتی خودی خۆی و لەڕۆماننوسەکەی جودا دەبێتەوە .بەمانای گەشتی (مارتین ســەلمۆ) بۆ میســر و مۆزەخانەی میسر تائەو کاتەیە کە میران (مارتین ســەلمۆ) دەخوڵقێنیت ،کەهەردووکیان بەپیتی (م )m/دەســتپێدەکەن .ئەمــە بەدیوێکی تردا بەشــێکی خودی میرانە ،ســوبێکتی میرانــە ،کەبەشــێکە هەڵگــری جۆرێــک (ڕەگەزپەرستی ســپی پێستە) لەناخود ئاگاییــەوە دەیبەخشــێت بەپاڵەوانەکەی کەمارتینە ،بەاڵم بێئەوەی بەخۆی بزانێت لەودا بەرجەستەی دەکات. بەمانــای لێــرەدا هەژاریەکــی فیکری دەبینیــن لەخوڵقاندنــی ئــەم پاڵەوانەدا کەقێــزی لەهەمــوو شــتێکی ڕۆژهــەاڵت دێتــەوە ،نەک هــەر ئەوە بەڵکــو هەموو ڕۆژئــاواش دەکاتــە سێکســوالیەتێکی هــەررزان کەبەپێچەوانــەی خــودی ژیانــی چینی ناوەڕاســت و هۆشــمەندی ئەورپاییــە ،لێــرەوە میــران لەچــاوی (ڕۆژهەاڵتناســە ئیمپریالیســتەکانەوە) ســەیری ڕۆژهەاڵتدەکات و بەدیاردەکەوە دەنیشــێتەوە ،بــەاڵم ناچێتە ئــەو دیوو دیاردەکــەوە .بەهەمــان شــێوەش وەک ڕۆژهەاڵتیەکــی سێکســت و دواکەتــوو خۆرئــاوا وەک کێری ســەناعی یان دیلدۆ
لەخۆبڕیــن و خەوتن لەگــەڵ یەکتردا بێ ڕەچاوکردنــی هۆشــمەندی کۆمەاڵیەتــی و مۆڕاڵــی کۆمەاڵیەتــی وێنــا دەکات. مادامەکــی مۆڕاڵی ئاینی ونبووە ،کەواتە ژیانی کەسەکان لەخۆرئاوادا بێ مۆڕاڵیە! میران بێئەوەی بەخــۆی بزانێت لەالیەک ئەوپەڕی ڕاستڕەوی ئەوروییە ،و لەالیەکی تــرەوە ئەوپــەڕی سێســتێکە و وێنــای خۆرئاوا دەشێوێنێت و کورتیدەکاتەوە بۆ ســێکبازی .ئەم کەلێنە گەورەیە بەڕوونی لــەم ڕۆمانــەدا دەبینرێــت ،کەڕەخنــەی ئەدەبی دەبێت جوان کاری لەسەر بکات. بــەاڵم دەشــبێت ئــەوە بڵێیــن کە(مارتین) سواری فڕۆکەکە دەبێت ئیتر ئــەم وینــەی پیــاوە ســپیە بەکولتــورە خۆی لەدونیای میران (ڕۆماننوســەکەی) بەدرێژایــی زەمــەن لەخودنائاگایــی و جودادەکاتــەوە ،ئیدی ڕەگەزپەرســتی و نەســتی کۆمەکــی میللەتانــی ڕۆژهەالتدا ڕاسیســتی مارتین دەســتپێدەکات وەک نیشــتووە و ئەدەبیاتێکــی زۆریــش وەک پیاوی سپی ،کەدەرەوەی خۆی بەناشرین لەمجــۆرە پشــتتگیری دەکات .خوێنەری و بۆگەن و کەم دەزانێت .بەهەقەت ئەمە کوردی بێ ئاگا لەم هۆشیاریە دژە گرێی بە (گرێی پیاوە سپیەکە) پێناسە دەکرێت پیاوی سپیە ،ئەم کەسایەتیەی مارتینان کەخــودی رۆژهەاڵتیــەکان بەحوکمــی بەدڵە ،چونکە تەواو لەگەڵ ئەو وێنەیەدا چەندەهــا ســەدەی کۆلۆنیالزکردەنــی گونجــاوە کەڕۆژئــاوا چەندەها ســەدەیە ڕۆژهــەاڵت پێــی سەرســامن وەک بــۆ خــۆی وێنــای دەکات و ڕۆژهەالتیش ئەفســانەیەک ،وەک بەهێزیک لەبەرامبەر پێی سەرســامین ،و میرانیــش زیرەکانە ڕۆژهەالتیەکــی الواز و بێدەســەاڵت و بێ لەســەری کاری کردووە ،بــەوەی ئەوانی کولتور ،ئەم ئەفسانەیە چەندەها سەدەیە وەک مارتیــن ســەرچاوەی زانســت و کۆلۆنیالزمــی خۆرئاوایــی کاری لەگەڵدا ڕۆشــنگەری و هیومانزم و هەموو شتێکن کردووە و ملیارەها دۆالرو فرەنک و مارک و رۆژهەاڵتیەکانیــش کــەر بــێ دەماغ و و خڵدنی تێدا ســەرفکردووە و ســەدەها ناشارســتانی و ئاینــی و مەزهەبــی و هەزار سەربازی بۆ ڕەوانەکردووە .لێرەوە دواکەتوون.
ژمار ه ( )493دووشهمم ه 2016/2/22
««
3
لەنێوان ئێرە و ئەوێدا
چەند سەرنجێک سەبارەت بە منایشی شانۆیی "کۆچبەران"
ئازاد بەرزنجی گەرچــی دیــاردەی کــۆچ بەدرێژایــی مێــژووی مرۆڤایەتــی یەکێــک بــووە لەو دیاردانــەی کــە ناوبەنــاو دووبــارە و چەندبــارە بۆتەوە و زۆرجار لە شــێوەی کارەساتیشدا بەرجەستەبووە ،بەاڵم چ لە ســەدەی بیســتەم و چ لەم سەدەیەشــدا ئــەم دیاردەیە بە شــێوەیەکی بەرچاوتر قــوت بۆتەوە و لەمڕۆدا کێشــەی کۆچ و کۆچبەران یەکێکە لە کێشــە گەورەکانی مرۆڤایەتی و واڵتان ،جا ئیدی هۆکارەکەی سیاســی بێــت ،وەک ســتەمکاری و شــەڕ و شــۆڕی ئیقلیمی و هــی ناوخۆ و ســەرکوتکردن و چەوســاندنەوە لەالیەن ڕژێم و حکومەتــە دیکتاتۆرەکانەوە ،یان لەبــەر هــۆکاری ئابــووری و کۆمەاڵیەتی و هتــد ...بێــت .هەر بۆ نموونــە لێرەدا دەمانەوێ ئامــاژە بەوە بدەین کە بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ، لە ســاڵی ٢٠١٠دا ژمــارەی کۆچبەران لە جیهانــدا گەیشــتۆتە ٢١٤ملیۆن کەس. ئەمە و هەروەکــو دەبینین لەم یەک دوو ســاڵەی دواییــدا الی خۆشــمان ،واتە لە کوردســتاندا و لەبــەر گەلــێ هــۆکاری سیاســی و ئابووری ،ڕۆژبــەڕۆژ دیاردەی کــۆچ لــە زیادبووندایــە ،ســەرباری ئەو ڕیسک و مەترسییە گەورانەی لە بەردەمی کۆچبەراندایــە و تا ئێســتا بووەتە هۆی مەرگی سەدان الو و ژن و مناڵی کورد. هەر بۆیــە لێرەوە گرنگیی قســەکردن لەســەر مەســەلەی کۆچ دێت لــە دنیای ئــەدەب و هونــەردا و ،هەروەها گرنگیی لێدوان لەسەر شــانۆنامەی (کۆچبەران) کە دەقێکی نووسەری بەناوبانگی پۆڵۆنی (ســاڤۆمیر میروجیــک)ە و لــە ســاڵی ١٩٧٤دا نووســیویەتی و هونەرمەنــدی داهێنــەر «د .فازیــل جاف» بۆ شــانۆ دەریهێنا و لە ڕۆژانی ١/٢٩تا ٢٠١٦/٢/١ لەســەر تەختەی شــانۆی هۆڵــی بەدیعە دارتاش لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی لەالیەن تیپی شانۆی ئاڕاڕاتەوە نمایش کرا. سالڤۆمیر میروجیک کێیە؟ ســاڤۆمیر میروجیــک (- ١٩٣٠ )٢٠١٣نووســەرێکی پۆڵەندییــە ،کــە لەهەمانکاتدا شانۆنووســە و ڕۆماننووسە و کاریکاتێریستیشــە .ئــەو لــە ســاڵی ١٩٦٨دا و دوای ئــەو ڕووداوەی ناونــرا «بەهــاری پراگ» بــەرەو پاریس کۆچی کرد و سی و سێ ساڵ لە تاراوگە ژیا تا لە ســاڵی ١٩٩٧دا گەڕایەوە بۆ پۆڵەندا. هــەر بۆیــە دەبینیــن مەســەلەی کۆچ و غەریبــی و ئەو کۆتوپێوەندانەی بەســەر مرۆڤدا ســەپێنروان و خراپ بەکارهێنانی دەســەاڵت ،پانتاییەکــی زۆر لــەو شــانۆنامانەیدا داگیردەکەن کە ژمارەیان لە چل شــانۆنامە تێپەڕی کــردووە و لە بەناوبانگترین ئەو شانۆنامانەشی :تانگۆ ( ،)١٩٦٤لــە بەرزاییەکانــی دەریــادا ( )١٩٦٧ڤاتســاڤ ( ،)١٩٧٠دوو کۆچبەرەکــە ( ،)١٩٧٤باڵیۆز (،)١٩٨٢ پۆرترێت ( ،)١٩٨٧بێوەژنان ( )١٩٩٢و گەلێکی تر. دەقی شانۆنامەکە ســەرباری هەمــوو ئــەو هــەوڵ و تەقەلالیانــەی لــە مێــژووی بزووتنەوەی کاری شــانۆیی و دەرهێنانــی شــانۆییدا دراون ،دەقی شــانۆیی وەکــو یەکێک لە توخمە ســەرەکییەکانی نمایشی شانۆیی ماوەتــەوە و تا ئــەو ڕادەیەی کە دەکرێ بڵێــن کەم شــانۆیی ســەرکەوتوو هەیە، دەقێکــی شــانۆیی ســەرکەوتووی لــە پشــتەوە نەبێــت .خــۆ ئەگەر قســەمان لەســەر بزووتنــەوەی شــانۆیی کــوردی بێت ،ئــەوا هەر زۆر زەحمەتە بتوانین لە نەبوون و نائامادەبوونی دەقی شانۆییدا، بزاوتێکی شانۆیی گەشەسەندوو فەراهەم
بکەیــن .هــەر بۆیــە دەق وەکــو یەکێک لــە پێکهێنەرە ســەرەکیەکانی نمایشــی شــانۆیی ماوەتــەوە و دەمێنێتــەوە، بەتایبەتیــش بــۆ شــانۆکارانی کــورد. لەبەرئەمــە ،مەســەلەی هەڵبژاردنی دەق بــۆ کاری شــانۆیی و کاری دەرهێنان لە شــانۆدا ،یەکێکە لەو مەسەلە گرنگانەی کــە ڕۆڵی لە ســەرکەوتن یان شکســتی نمایشــی شــانۆییدا دەبێت .لــەم کارەدا دەرهێنــەر زیرەکانــە توانیویەتی دەقێک هەڵبژێرێت کە لە دەرگای مەســەلەیەکی هەنووکەیــی دەدات ،ئەویش مەســەلەی کــۆچ و پەنابــەری و پرســیارکردن لــە ماناکانی نیشتمان و تاراوگەیە. شانۆنامەی «کۆچبەران» (یان وەکو لــە ئەســڵەکەدا «دوو کۆچبەرەکە»یە) دەقێکە نووســەرەکەی لەســەروەختێکدا نووســیویەتی کە جیهان دوو جەمسەری بــوو ،بلۆکی خۆرئاوا و بلۆکی ڕۆژهەاڵت، یان بە مانایەکی دی لە سەردەمی شەڕی ســارددا .بەاڵم گەرچی چل و دوو ســاڵ بەسەر نووســینی ئەو دەقەدا تێپەڕیوە، کەچــی دەڵێیــت دەقێکــە بــۆ ئەمــڕۆ نووســراوە .دیــاردەی کۆچ لە ئێســتادا گەلــێ زیاتر و لە هەمانکاتدا خەتەرناکتر بووە. لــەم شــانۆنامەیەدا ئێمــە ڕووبەڕووی دوو کاراکتــەر دەبینــەوە کــە بە ڕواڵەت لــە هــەردوو کاراکتــەری «ڤالدیمیــر» و «ئەســتراگۆن»ی «لــە چاوەڕوانیــی گــۆدۆدا»ی بیکیــت دەچــن ،بــەاڵم بە ڕوخســارێکی واقیعیانەتــرەوە .ئەم دوو کاراکتــەرە بریتیــن لــە ڕۆشــنبیرێکی سیاســی کە لە دەســت جەور و ســتەم و ســەرکوتکردنی سیاســی هەاڵتــووە، هەروەهــا کابرایەکــی کرێــکار کــە بــەو مەبەســتە ڕووی لــە هەنــدەران کردووە کار بکات و شــتێک پــارە پێکەوە بنێت، تــا دواتر بگەڕێتەوە بــۆ واڵتەکەی خۆی و بــەو پارەیــە خانوویەک بۆ هاوســەر و مناڵەکانی دروست بکات. ئــەم دوو کەســە هەردووکیان لە یەک واڵتــەوە هاتــوون ،واڵتێک هــەم ئازادیی ئینســانەکانی تیــا زەوت کــراوەو ،هــەم هەلومەرجــی گــوزەران و ژیانیش تیایدا ســەخت و تاقەتپڕووکێنــە .ئــەم دووانە ئێستا پێکەوە و لەو واڵتەدا کە پەنابەرن تیایــدا ،لەژێرزەمینــی ســاختومانێکی فرەنهۆمیــدا دەژیــن .بەاڵم ئاخۆ ئێســتا ژیانیان لە ژیانی جارانیان باشترە؟ ئەمە پرسیارێکە لەدوای خوێندنەوەی دەقەکە یان بینینی نمایشــەکەوە ،هەر خوێنەر و بینەرێک لە خۆی دەکات. ڕووداوەکانی شــانۆییەکە لە شــەوێکدا ڕوودەدات کــە شــەوی ســەری ســاڵە و لەکاتێکدا نیشــتەجێبووەکانی نهۆمەکانی ســەرەوە خەڵکی ڕەسەنی واڵتەکەن ،بە بۆنەی جەژنی ســەری ســاڵەوە ئاهەنگ دەگێڕن و دەخۆن و دەخۆنەوە و ســەما دەکەن ،ئەمان لەناو خەم و کەسەرەکانی خۆیانــدا نوقم بــوون و لەبەرئەوەی دوو کەســی تەواو جیاوازیشن لە یەکتری ،چ لــە ڕووی بیرکردنــەوەوە و ،چ لــە ڕووی خــەون و خولیاکانیانەوە ،تا بڵێی لەگەڵ یەکــدا ناکۆکن و بــەردەوام دەمەقاڵێیانە و لۆمــەی یەکتری دەکەن و بگرە ئازاری یەکیــش دەدەن تا ئەو ڕادەیەی خەریکن یەکتری وێران دەکەن .کابرای ڕۆشــنبیر گەرچی توانیویەتی تا ڕادەیەکی باش لەو کۆمەڵگایە بگات و زمانەکەشیان فێربێت کــە کۆچی بــۆ کردووە ،بــەاڵم هەرچەند دەکات ناتوانێ لەناو ئــەو کەلتوورەیاندا خــۆی بگونجێنێــت .ئێســتا ئەمێــک کە شارەزای دنیای فەلسەفە و فیکرە و زۆر لۆجیکیانە بیردەکاتەوە ،تاقە کاری بووە بەوەی چاودێریی کرێکارە هاونیشتمانی و هاونشــینەکەی دەکات؛ بۆ کوێ دەچێت، چــی دەخــوات ،چــی دەکات ،پارەکانی لەکوێدا دەشارێتەوە ،چۆن بیردەکاتەوە، بەردەوامیــش ســەرەکۆنەی دەکات. لەکاتێکــدا خۆیشــی هیــچ نــاکات جگە
لەوەی لەسەر قەرەوێڵەکەی پاڵدەکەوێت و جارجــارە بەشــێک لــەو کتێبــەی دەنووســێت کــە تیایــدا ئــەو کرێــکارە هاونشــینەی کــردووە بــە نموونەیــەک بــۆ کۆیالیەتی ،بــەو پێیــەی کۆیالیەتی غەریزە و خەســڵەتێکی هەمیشــەییە لە هاوواڵتیانی نیشــتمانەکەی خۆیدا .ئەوە نییە ئــەم کرێکارە بووە بە کۆیلەی پارە و هەموو شتێکی لە خۆی حەرام کردووە لە پێناوی پارەدا و بیر لە هیچ شــتێکی تــر ناکاتــەوە جگــە لــە کەڵەکەکردنــی پارە ،بەمجۆرەش ئەم تەرزە کەسانە کە ژمارەیان زۆرە لە نیشتمانەکەیدا بوونەتە پاڵپشــتێکی بەهێز بــۆ جێگیربوونی ئەو دەســەاڵتە ســەرکوتکەرەی کــە ئازادی و نانــی لــە کۆمەڵگاکــە زەوت کردووە. بــەاڵم کاتــێ کرێکارەکــە پێــی دەڵێــت کــە وەنەبــێ ئــەو خۆیشــی لەو باشــتر بێــت ،ئەوەتانــێ ئــەو لــە ترســی ئــەو دەســەاڵتەی کە لــە دەســتی هەاڵتووە، تەنانــەت لێرەش پڕکێشــیی ئەوەی نییە کتێبەکەی تەواو بکات و باڵوی بکاتەوە ، بەتایبەتیــش کاتێک کرێکارەکە لە داخی ئەو ڕەخنانەی هاونشــینە ڕۆشنبیرەکەی لــەوی دەگرێت بەوەی بــووە بە کۆیلەی پــارە ،هەرچــی پــارەی کۆکردۆتــەوە دەیاندڕێنێت و پارچەپارچەیان دەکات تا بیســەلمێنێت کە ئەو کۆیلەی پارە نییە، ڕۆشــنبیرەکە تووشــی شــۆک دەبێــت و هەست دەکات ئەو بنەمایەی تیۆرییەکەی لەســەر دامەزراندبــوو لــە کتێبەکەیــدا، هەڵدەوەشێتەوە .هەربۆیە ئەمیش هەموو ئەوانەی نووسیونی؛ دەیاندڕێنێت. بــە هەڵەداچوونێــک هەیــە کــە دەبێ خوێنــەر و بینەری زیرەک تێی نەکەوێت، ئەویــش ئەوەیە کــە نابــێ وابزانین ئەم دەقــە بەتەنهــا دەیەوێ جەخت لەســەر الیەنــە نەگەتیڤەکانــی ژیانــی پەنابەران بکاتەوە ،گەرچی ئاشــکرایە لە ئێســتادا و لە گەلێ واڵتی ئەوروپییدا هەلومەرجی پەنابــەری گەلــێ ســەخت و دژوار بووە بەڵکو ئەم دەقە دڵڕەقانە مامەڵەی لەگەڵ نیشتمانیشــدا کردووە وەختێ نیشــتمان لە مانای ڕاســتەقینەی خــۆی دادەماڵێ و هاوواڵتیــش لــە مانــای هاوواڵتیبــوون و تەنانەت لــە مافە سەرەتاییەکانیشــی بێبــەش دەکرێ کــە مافــی گوزەرانێکی شایســتە بــە ئینســان و مافــی ئازادییە بــە هەمــوو شــێوەکانیەوە .ئەگینا گەر وانەبێــت ،بۆچــی نووســەر دێــت و دوو نموونەمان بــۆ دەهێنێتەوە کە یەکیکیان نوێنەری توێژی ڕۆشــنبیرانی نیشــتمانە و ئەوی تریشــیان نوێنــەری خەڵکانێکی هەژار و زەحمەتکێشە و نووسەر دەیەوێ پێمــان بڵێــت وەختــێ دەســەاڵتێکی ســەرکوتکەر و قۆرخکــەر حوکمــی نیشــتمان دەکات ،بــە ناچاری چ خەڵکە ســادە و هەژارەکە و چ ڕۆشنبیرەکانیش؛ مانایەک بۆ ژیان لە نیشــتماندا نابیننەوە و هەڵدێــن تــا لــە شــوێنێکی دیکــەدا مانایــەک بۆ ژیان ببیننــەوە .بەاڵم ئاخۆ تاراوگــەش ئــەو خەونەیــە کــە ببێتــە هەتووانی هەموو زامەکان؟ پەندێک هەیە
دەڵێــت «نیشــتمان دایکــە و تاراوگەش بــاوەژن» ،لێ هەندێجار دەشــێ تاراوگە ببێتە دایک و نیشتمان بە باوەژن ،جاری واشە هەردووکیان دەبنە باوەژن. مــن پێــم وایــە ئــەم شــانۆنامەیە لە یــەک کاتدا جەخت لەســەر دۆزەخبوونی نیشتمان و تاراوگەش دەکاتەوە .وەختێ دەرگا و پەنجەرەکان هەم لە نیشتماندا و هەم لە تاراوگەش بە ڕووی ئینسانەکاندا دادەخرێــن و ئومێدێــک نامێنێــت بــۆ ژیانێکی شــایان بە مرۆڤــەکان ،نە لێرە و نە لەوێ. دەبــێ ئەوەشــمان لەبیرنەچێــت کــە ساڵڤۆمیر میروجیک وەکو شانۆنووسێکی مۆدێرن ،کەشــوفەزای گەلێ لە کارەکانی نزیک بووە لە کاری نووســەرانی شــانۆی ئەبســێردەوە ،هەر لەم ڕووەشەوە گەلێ بیروبۆچوونی لەو نووسەرانەوە نزیکە .هەر بۆیەشە ڕەخنەگرێکی وەکو مارتن ئیسلن سەبارەت بە شانۆنامەی دوو کۆچبەرەکە دەڵێــت( :شــانۆنامەی دوو کۆچبەرەکە ( )١٩٧٤هەرچەند فۆرمێکی واقیعییانەی هەیــە ،بــەاڵم لە دونیــای بێکیتیشــەوە نزیکە .بەبۆچوونی من دەکرێ لە هەندێ ڕووەوە بە هاوتــای واقیعییەتەکەی «لە چاوەڕوانیی گۆدۆدا»ی لە قەڵەم بدەین. ئــەم شــانۆنامەیە لــە چوارچێوەیەکــی تــەواو واقیعــی و نائەبســتراکتدا ،کــە شــانۆنامەکانی تایبەتمەبدییەکــی بێکیتــە ،وێنەیەکــی دڵڕەقانــە و خاڵــی لــە هەلومەرجــی ئینســانی دەخاتەڕوو! هەلومەرجی وەکــو تاراوگە ،چاوەڕوانی، نامۆبوون و لێکترازان ،هەلومەرجی وەکو کێشــەی خودییانــەی مرۆڤ کــە ناچارە لەگــەڵ ئەوانیتردا بژی« :نە لەگەڵ تۆدا و نــە بەبــێ تــۆ» ،هەروەها مەســەلەی کاتبەڕێکــردن و گەلــێ تێمــای تر کە لە تێماکانــی شــانۆنامەکانی بێکیت دەچن. لەهەمانکاتدا «دوو کۆچبەرەکە» کارێکی تەواو ڕەســەنە و وەکــو کارێک لە بواری ڕیالیزمــی کۆمەاڵیەتــی و شــیکردنەوەی ئەزموونــی تاراوگەدا ،توانیویەتی ئاکامی خــۆی بپێکێت .مــن دەتوانــم ئەزموونی خۆم وەکو دوورخراوەیەک بکەمە شایەت کــە لــە ڕووی کلینیکییــەوە ڕاســت و دروستە). سینۆگرافیا لــەم نمایشــەدا ســینۆگرافیا هەوڵــی داوە ئــەو جیهانــە وشــک و برنــگ و تاریــک و دڵڕەقــە بەرجەســتە بکات کە کاراکتەرەکانی تیا دەژیــن .ژێرزەمینێک کە کەمترین هەلومەرجەکانی ژیانی تیایە، ژێرزەمینێــک کە تۆڕی بۆریــی ئاوەکانی ســاختومانەکە تیایــدا ،شیشــەکانی زیندانمــان بیردەخاتــەوە و ڕەنگی بۆر و تۆخی شــوێنەکەش هەمــوو ئومێدێک بۆ ڕزگاربوون زڕ دەکات .هەر لە ســەرەتاوە بینەر ڕووبــەڕووی فەزایەک دەبێتەوە کە بۆ دونیای نمایشــەکە ئامــادەی دەکات. نــە دەرگایــەک و نــە ڕووناکییەک ،جگە
لــە ڕووناکیــی گڵۆپێکی هەڵواســراو لە ناوەڕاستی شانۆکەدا کە بۆ زیاتر تەرکیز کردنە ســەر ســیما و دایەلۆگەکانی دوو کاراکتەرەکەیە. دەرهێنان و نواندن دەرهێنــەری ئــەم شــانۆنامەیە دکتۆر فازیــل جــاف یەکێکــە لــە دەرهێنەر و شــانۆکارە چاالکەکانــی بزاوتی شــانۆی کوردی .ئەو هەر لە کۆتایی حەفتاکانەوە، وەختــێ لە تیپی نواندنی ســلێمانی بوو، تــا ڕۆیشــتنی بۆ تاراوگە لە ســوێد و تا گەڕانەوەی بۆ کوردســتان ،لەسەر کار و چاالکیی شــانۆیی خۆی بەردەوام بووە و لەم ڕووەشــەوە کۆمەڵێک کاری شانۆیی ســەرکەوتووی پێشــکەش بــە بزاڤــی شــانۆیی کوردی کردووە کە دواهەمینیان نمایشــی «کۆچبــەران»ە .هەروەکــو لە سەرەتاشــدا ئاماژەم پێ دا ،مەســەلەی هەڵبژاردنــی دەق لەالیــەن دەرهێنەرەوە یەکێکــە لــەو توخمانــەی کــە ڕۆڵــی لە دیاریکردنی ســەرکەوتن و ناسەرکەوتنی نمایشــەکەدا هەبووە .بۆچــی؟ بە بڕوای من لەبەرئەوەی یەکەم :شانۆ خۆی وەکو هونەرێــک ،نزیکتریــن هونــەرە لە ڕووی فیکــری و ئەدەبییەوە بــەو دوو دونیایە، واتە دونیای فیکر و دونیای ئەدەب ،هەر بۆیە گوتاری شــانۆیی چەنــد گوتارێکی هونەرییــە ،ئەوەنــدەش گوتارێکە پڕ لە دەالالتــی فیکری و ئەدەبی و ئینســانی. دووەم :شــانۆ هونەرێکــە وابەســتە بــە بینەرەوە ،بینەر وەکو کارایەکی مرۆیی و دواجار کارایەکی کۆمەاڵیەتیش .سێیەم: شــانۆ هونەری هەنووکەیە ،بەو مانایەی کــە کاریگەریــی شــانۆ لە چرکەســاتی خۆیدایە .لەم ڕووەشەوە شانۆ هونەرێکە وابەســتە بە مەسەلەکانی سەردەم و ئەو مەســەلە ئینســانییانەی کە مەســەلەی ڕۆژن. ئەگــەر بــەم پێودانــە هەڵبژاردنــی دەرهێنــەر بــۆ دەقــی «کۆچبــەران»، هەڵبسەنگێنین ،ئەوا بێ دوودڵی دەتوانین بڵێین کــە هەڵبژاردنێکی ســەرکەوتووە. هەڵبەت وەکو پێشــتریش ئاماژەم پێ دا بــەدەر لەو بەهەڵەداچوونەی کە دەشــێ هەنــدێ بینــەر تێــی بکەون بــەوەی کە وابزانن ئەم دەقە مانیفێستێکە دژایەتیی کــۆچ دەکات .نەخێــر ،چونکــە ئەو دوو واقیعیمان پیشان دەدا؛ واقیعی نیشتمان
کــە واقیعێکە پڕ لە ســتەم و ناعەدالەتی و وێرانیی ئابووری ،بۆیە هاوواڵتییەکانی جێی دەهێڵن و لێــی ڕادەکەن .هەروەها واقیعی تاراوگە ،کە واقیعێکە خاڵی نییە لە کێشە و ئەشکەنجە و دەردەسەری. هەڵبژاردنی ئەم دەقە چەند لەمڕووەوە هەڵبژاردنێکــی دروســتە بــۆ هەنووکــە، هێنــدە لــە ڕووی هونەرییــەوە کاری پراکتیکیــی بــۆ دەرهێنــەر زەحمــەت کردووە .بۆچی؟ یەکەم :بەرجەستەکردنی ئەم دەقــە ماوەی نزیکەی ســەعاتێک و چــل دەقیقــەی ویســتووە ،کــە ئەمە بۆ شــانۆنامەیەک ئاســان نییە کــە لە دوو کاراکتــەر پێکهاتبێــت ،هەرچەندە لەبەر ئــەم هۆیــە من پێم بــاش بــوو دەقەکە چڕتر بکرایەتەوە و ماوەی نمایشــەکەش کورتتر .دووەم :دیسانەوە شانۆنامەیەک کە لە دوو کاراکتــەر پێکهاتبێت ،گرفتی قــورس بــۆ دەرهێنەر دروســت دەکات و هەمــوو دەرهێنەرێک دەڕۆســتی نایەت. لەبەرئــەوەی توانــای شێوەســازی و پێکهاتەسازی (التشکیل و التکوین) الی دەرهێنــەر ســنووردار دەکات ،لەکاتێکدا ئــەو شێوەســازی و پێکهاتەســازییە کۆڵەکــەی هونەری دەرهێنانە کە پشــت بە تەکنیکی (سێگۆشەسازی) (التثلیث) دەبەســتێت و ئەو تەکنیکەش پێویستی بە ســێ ئەکتــەرە تا بوار بــۆ دەرهێنەر خۆشــبکات پێکهاتەی هونەریی جوانیان لێ دروســت بکات .ڕەنگە هــەر ئەمەش وای کردبێت کە دەرهێنەر زیاتر تەرکیزی لەســەر پانتایی ناوەڕاستی شانۆ بووبێت بە پلەی یەکەم ،ئینجا الی ڕاســت و الی چەپ ،بەاڵم پانتایی دواوە کەمتر بایەخی پێ بــدرێ .بەاڵم بەشــێوەیەکی گشــتی دەرهێنەر توانیبووی لەڕێی دروستکردنی فەزایەکــی پڕ ملمالنێوە لەنێوان ئەم دوو کاراکتەرەدا و ڕاگرتنی هاوسەنگییەک لە سینۆگرافیاکەدا و ڕاگرتنی ڕیتم (ئیقاع) ی شــانۆییەکەوە ،نمایشــێکی جوانمــان پێشکەش بکات. ســەبارەت بــە نواندنیش ،دیســانەوە هەڵبژاردنــی ئــەو دوو ئەکتــەرە بــۆ بەرجەســتەکردنی کاراکتەرەکانیــان، هەڵبژاردنێکــی ســەرکەوتووانە بــووە. لەڕاســتیدا هەردووکیــان تــا ڕادەیەکــی بــاش توانیبوویان لەڕێــی ئەدائی دەنگی و جووڵەییەوە ژیــان بە کاراکتەرەکانیان ببەخشــن ونواندنێکــی هونەرییانەمــان پێشکەش بکەن. ئەکتــەر ڕێبــاز محەمــەد لــە ڕۆڵــی کرێکارەکــەدا توانیبــووی ســاکاری و ســادەیی کاراکتەرەکەمان پیشان بدات و بە ئاســانی لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێکی تــر بچێــت .هەروەهــا گــۆران نامیقیش توانیبووی ســاتەکانی گــرژی و بێزاری و تەممەڵــی و نیگەرانییەکانــی کاراکتەرە ڕۆشــنبیرەکەمان بۆ بخاتە ڕوو .دواجار، بە هیوای بەردەوامی و کار و بەخششی زیاتــر بۆ هونەرمەنــدی بەتوانا د .فازیل جاف و تیپی شانۆی ئاڕاڕات.
ژمار ه ( )493دووشهمم ه 2016/2/22
««
4
كۆاڵنی الپەڕەكان ئەم هەمو _ با _ یە ،لە سەرما دڕك ئەگرێت ئەم هەمو كاغەزە ،لە دڵام بە ئاوی تەنیایی تەڕ ئەبێت بە هەر كۆاڵنێكدا دەڕۆم ،دەكەومە چاڵێكەوە بە سیلەی هەر كۆاڵنێكدا ،دەگوزەرێم سەرسمێك ئەدەمە ناو چاڵی دێڕێكەوە هیچ شوێنێك هێندەی پێچی كۆاڵنی كاغەزێك دڵمی پڕ نەكردوە ،لە گریان سەیركردنی دەشتی دور و درێژی الپەڕەی سپی لەرزی مەرگ ئەخاتە دڵمەوە ئەگەر دەردی بێدەرمانی چێژوەرنەگرتن نەبوایە بۆچی سەر زەویم جێدەهێشت و ڕوم دەكردە ،كۆاڵنی الپەڕەكان...؟ ئەوەی لێی دەترسام ڕویدا من چوزانم زەوی ئاوا ،لە ناكاو پیر دەبێت و منیش پڕ دەكات لە دەردی چێژوەرنەگرتن ئێستە ،من ئاو دەخۆمەوە ,بێئەوەی بزانم چێژی تینوێتیشكاندن چی یە ...؟ بیرم نایەت لە كەیەوە ،دەستم لە ناو ئەو كارێزەدا، جێهێشتوە كەچی تینوێتی دڵمی شەقار شەقار كردوە مەڵێن دەی دڵت ئاو بدە ،وا مەڵێن ئاخر من چێژوەرگرتن خۆیم لە دەستداوە تازە عیشوەی پرتەقاڵێك ،وەختێك بۆ فەجرێكی بریندار، دەنازێنێ بۆ من وەك ئەوە وایە ،ئاو لە بێژنگ بكەیت ئەوەی لێی دەترسام ڕویدا هەرگیز بە خەیاڵمدا ,نەهاتوە ،چێژ لە دوكەڵ وەرنەگرم هەرگیز ختورەی نەكردوە ،بە دڵمدا بێستانێكی پڕ شەمامە ,لەبەر شەوقی مانگەشەودا, برتیقێتەوە و من شای مەرگ نەبوبم ،كەچی ئێستە مێشێك میوانم نیە جاری وا هەبوە ،نەك ئێستا ڕەنگی دو پشكۆی سورئاڵ پڕیان كردوم لە غەمزەی جوانی پەڕینی دەنكێ هەنار لە كاتی تەكاندنیدا پڕی كردوم لە عیشوەی باخ چەندینجار ،بەس ئێستا نا ئەوەی پەشیامنی كردومەتەوە ،لە خۆكوشنت ئەو بەیانیانە بون ،كە لە ناو بێستانەكاندا ڕومەتم ئەنا ،بە شوتیەكانەوە ڕۆژ هەبوە ،بەس ئێستا نا دڵم جێگەی نوكە دەرزیەك تروسكایی تیا نەبوە كەچی گوێگرتن لە هەوای گۆرانیەكی فەتانەی وەلیدی پڕپڕی كردوم لە ئاوییەر ئەوەی لێی دەترسام ڕویدا ئەویش ونكردنی چێژ خۆی بو ,خۆی ئەوەی هەزاران هەزار ئێوارە خستومیەتە سەر لەرەی دڵەتەپێ ئەوەی نینۆكەكامنی تا بنوبێخ پێ كرۆشتم ئەوە ڕویدا چیت دەرهەق دەكردم بتكردایە خۆزگە ئەمەت لەگەڵ نەكردمایە ،بەاڵم كردت ئەوەی زیڕەی مەرگم لێكردبو ،ترس بو ،لە چێژوەرنەگرتن ئاخر خۆ چێژوەرنەگرتنیش وەك دەرزی كیمیایی وایە كە لەش عەمارەپۆ دەبێت ،ئیرت دەرزی وەرناگرێت كە ڕۆحیش عەمارەپۆ دەبێت ،ئیرت چێژ وەرناگرێت ساڵێكی ڕەبەق بیر لەوە دەكەمەوە چۆن بچمە ناو باخێكەوە چۆن بچمە ناو خەیاڵی دەنك بە دەنكی ترێكانەوە كە دەگەم هیچ ناكەم ......هیچ كە دەگەم وەك توو تەكێرناوم لە هەمو چێژێك نە چێژ لە هیچ وەردەگرم و نە دەشچم بەالی یەك دەنك ترێدا پێنج پیتە كۆاڵن ....تەنیا پێنج پیت
یاریدەدەری سەرپەرشتیار :بڕوا بەرزنجی ستاف :پێشەوا محەمەد ..شااڵو حەبیبە
كۆاڵن هەیە تا قیامەت كەسێك تیایدا ,دەگری كۆاڵن هەیە ،هەر شەوە بۆ یەك جاریش خودا ڕۆژی تیا ناكاتەوە كۆاڵن هەیە جگە لە ئاوابون ،هیچ كاتێكی تری تیادا, نابیرنێت كۆاڵن هەیە ئەڵێی توشی نەزیفی چاوەڕوانی بوە كۆاڵن هەیە ئەوەندە ،لێوی تیا كرۆژراوە ئیرت كەس لێوی نەماوە تا فویەك لەم ئاگری بێكەسیە بكات و بیكوژێنێتەوە كۆاڵن هەیە مناڵێك یاری تیادا ,دەكات كەچی ئەو مناڵە دەبێت بە پێغەمبەر كۆاڵنیش هەیە تا هەتایە ،مناڵێك نیە یاری تیادا بكات كە كۆاڵن جمەی بێت لە شەڕ ،مناڵ لە كوێدا یاری بكات ...؟ فڕینی كۆترەكامنان بۆ رانەگیرا نەمانتوانی ئەوەندە ,نزیك بینەوە ،تا بزانین دەنوكی كەوەكان لە چەند ڕەنگ پێكهاتون لە كۆاڵنی الپەڕەكاندا ،وێنەی كۆتر دەنەخشێنین بە بێ ئەوەی بزانین فڕین چۆنە لە كۆاڵنی الپەڕەكاندا ،كەو بەسەر بەفرەوە ،دەنەخشێنین حەزیش دەكەین خوێنی كەوەكە ,بەسەر بەفرەكەدا ، بڕژێنین ئاخر ئیرت كەو چۆن دەهێڵێت بزانین دەنوكی چ ڕەنگێكە ؟ ئیرت هەر دەبێت لە كۆاڵنی الپەڕەكاندا ،حیكایەتی فڕین بگێڕینەوە نەك لە كۆاڵنە ڕاستەقینەكەی ماڵی خۆمان بەس نیە كۆاڵنی الپەڕەكان هەیە تا حیكایەتی فڕینی تیا بگێڕینەوە ،نەك فڕین خۆی كۆاڵن پێنج پیتە و لەژێر چنگی پێنج پەنجەی دەستێكمدایە دەتوانم بە هەزاران گوڵ ،لەناو ئەم كۆاڵنی الپەڕەیەدا ، شەتڵ بكەم كەچی بیرم نایەت دایكم لە كەیەوە ،لە كۆاڵنەكەی خۆماندا ئەو هەمو ئاوە دەكاتە بن گوڵەكان و شینیش نابن دوایی زانیم ،دایكم بە ڕاستی گوڵەكان ئاو دەدات منیش بەڕاستی حیكایەتی ئاودانی گوڵەكانتان بۆ دەگێڕمەوە پێیەكانم ئەوەندە هیالك هیالك بون كەوشەكانم جڵقەی دێت لە ئارەقی تەنیایی كەچی هێشتا هەر لەسەری دێڕی كۆاڵنی یەكەم الپەڕەدام بەرینیی ئەم الپەڕەیە ،سپێتی ئەم الپەڕەیە دەشتی قاقڕی ئەم الپەڕەیە لەرزی مەرگی خستۆتە دڵمەوە ئەژنۆی قەڵەمەكەم لە بەینی پەنجەكامنا وەك _ بی _ ناو ئاو دەلەرزێت من خۆم سەرم بۆ تەنیایی دەخورێت دەنا ,ئیشم بە كۆاڵنی الپەڕەكان چی بو ...؟ لە هەمو كۆاڵنەكاندا ،ئاشكرا بوم كە ،چ پیاوێكی گرینۆكم لە كۆاڵنەكاندا ،گوڵ شین نەدەبو باران پێش ئەوەی بگاتە زەوی ،هەر بە رێوە دەمرد زەوی پیر بو بو ،باش پیر بو بو ،زەوی دەستەكانی قڵیشابو بۆیە كۆڵم دا و ،هاتم بۆ كۆاڵنی الپەڕەكان هەندێك برین ،با خوێنیشی زۆر لەبەر بڕوات بەاڵم نامەوێت هەرگیز كاڵ بێتەوە ئەو شمشێرەی سەری حسەینیان پێ پەڕاند هەر زوو هەتاوی كووفە خوینەكەی وشكی كردەوە ئەو بەردەی بۆ یەكەمجار بلوری دڵمی شكاند ئێستا لە نێو ئەو ملیۆنان بەردەدا لێم ونبوە و بۆم نادۆزرێتەوە ئەو تفەی ترێی چاوەكانی دایكمی بۆ ئەبەد ژاكاند زەینم ناچێتەوە سەری سەیری كۆاڵنی الپەڕەكان بكە نەك هەر خوێن بەسەر شمشێرەكەوە ،دەبریسكێنێ سەری حسەینیش ئەڵێی مانگە لە شمرشەكەدا, ئەدرەوشێتەوە
دە بو,بجمەوە ,بۆ كۆالنی البەرەكان تا لەویوە یەكەم زوڵم و یەكەم بەرد و یەكەم تف ئەدۆزمەوە بۆ ئەوەی برین ببینیت ،چۆن ئەدرەوشێتەوە بڕۆرەوە بۆ كۆاڵنی الپەڕەكان تانوپۆی دڵۆپێك فرمێسك لە كۆاڵنی دێڕێكدا هەزاران جار بەرینرتە ،لەو فرمێسكەی هەر ئێستا بە گەرمی دەڕژێتە خوارەوە دەشتی ئەم الپەڕەیە ،ئەوەندە سپیە ،سەرشارم دەكات لە ترس دەشتی ئەم الپەڕەیە ئەوەندە سپیە ،ئاوی چاو دەبات مەوالنا لە شارێكی وەك دەلهیدا دەگەڕا و دەگەڕا و دەگەڕا ،ون نەدەبو كەچی لە كۆاڵنی الپەڕەیەكی حوجرەكەی خۆیدا بزر بزر دەبو ،تا دەبوە دڵۆپێك شەونم و لەناو ئیرشاقی فرمێسكێكدا ،غەیب دەبو هەركاتێك تینوم دەبێت ،دەمم بە قومێك لەو نورە تەڕدەكەم كە لە كۆاڵنی كتێبەكانی ,مەوالنا خالیدی سلیامنییەوە, دەجریوێنێ ئاخۆ مەوالنا ،چەند هەزار هەزار فرمێسكی لە (خوڕەم ئاباد) هەڵڕشتبێ
كەچی ئێمە هەر ئەو فرمێسكەمان پێدەگات كە لە كۆاڵنی الپەڕەیەكدا ،بۆمان دەنێرێتەوە و دەڵێ (( خەڵكی خوڕەم من بە خوڕەم ئاو لە چاوم دێتە خوار )) ئازار هەر لە كۆاڵنی الپەڕەكاندا ،ئەدرەوشێتەوە گریان هەر لە كۆاڵنی الپەڕەكاندا ،ئەگمێنێ حیكایەت هەر لە كۆاڵنی الپەڕەكاندا ،ئەحیلكێنێ گەر كۆاڵنی الپەڕەكان نەبونایە خودا ،لە كوێدا ،خۆی یاداشت بكردایە ...؟ ئەوە بە هۆی كۆاڵنی الپەڕەكانەوەیە ،كە دەتوانین ئێستاش گوێامن لە چنگوپەلی یوسف بێت كە لەناو بیرەكەی كەنعانا ،یاری بە ئاوەكە دەكات كۆاڵنی الپەڕەكان نەبونایە ئەو هەمو مەزامیرەی سولەیاممنان ،لە كوێوە ببیستایە ...؟ سولەیامن ئەو هەمو باخە ترێیەی لەناو گۆرانیەكاندا ,دەكرد بە شەراب و لە كاسەی سەری كۆاڵنەكاندا ،بۆی بەجێهێشتین كۆاڵنی الپەڕەكان دەڵێم ،نەك كۆاڵنەكانی سەر زەوی زەوی با حەزیش بكات پێكێك هەڵبدات ئەی ئێوە ،دەستی نابینن ،چۆن شەقار شەقار بوە ...؟ زەوی پیر بوە ....پیر ئەگینا من ئیشم بە كۆاڵنی الپەڕەكان چی بو ....؟ ئەگینا بۆچی لە كۆاڵنی الپەڕەكاندا گرمۆڵە دەبوم ....؟
عەلی پێنجوێنی
www.chawdernews.com
ذمارة ( )2٨4دوشةممة 201٦/2/22 سةرثةرشتيار: بةهمةن تاهير نةريمان
284
www.chawdernews.com
ذمارة ( )284دوشةممة 2016/2/22
rwangewrexne@yahoo.com
ثاشكؤيةكة لةسةر ئيسالمى سياسي ،ئاينناسى ،هزر
لە موجامەلەکردنی مەالكانەوە بۆ هێرشکردنە سەریان رێبوار ساالر هەفتەی پێشوو شاهێدی پەالماردانی دوو لەمامۆستاو مەالیانی ئاینی بووین لەشاری هەولێری پایەتەخت ،یەكێكیان تەقە لەماڵەكەی كــراو ئــەوی تریان بـــەرۆژی نــیــوەڕۆ لەنوێژی هەینیداو لەنێو مزگەوتەكەیدا هەوڵی لێدانی درا. دەزگە ئاسایشییەكانی ئەوێ ئەتوانن لەماوەیەكی كەمدا گروپو باندی تیرۆریستی دەستگیر بكەنو بدۆزنەوە ،بەاڵم بكەرانی ئەم كردەوانە نادیارنو هەڵدێن! یاخود ئەوەی زیاتر دۆخی یاساییو یاسا شكێنی رووی مەدەنیو دیموكراسی باشووری كوردستان نابووتتر دەكات ،لێدوانەكانی دەزگەی پۆلیسی هەولێرە ،كە هەر رووداوێك بەمەزاجی سیاسیی حزبێكی دیاریكراو نەبوو ،ئەیبەستێتەوە بەكێشەی كۆمەاڵیەتییو بابەتی الوەكییەوە، نەگبەتیی یاساشكێنی لەو ناوچەیە لەوەدایە ،كە بەرۆژی نیوەڕۆ بێ سڵەمینەوە ،بێ حسابكردن بــۆ یــاســا ،بێرەچاوكردنی نەریتی مــەدەنـیو دیموكراسی ،بكەری رووداوەكان بەتایبەت ئەگەر رەهەندێكی سیاسیی هەبێت رایئەگەیەنن كێنو بۆچی هاتوونو بۆچیش ئەوەیان كردووە؟! بەرهەحاڵ ئــەم رووداوە ســەربــاری ئــەوەی هەڵكشانی دیاردەی بێڕێزیكردنە بەمافی مرۆڤ جا هەر بیروباوەڕێكی سیاسیی هەبێت ،هاوكات دیــاردەیــەكــی مەترسیداریشە لــەدرێــژەی یاسا شكێنییەكان لەكوردستاندا ،من بەشبەحاڵی خۆم لەگەڵ زۆر بیروبۆچوونی ئەو مەالو مامۆستا ئاینیانەدا نیم ،بــەاڵم ئــەگــەر ئێمە بەتەنگ دامەزراندنی كوردستانێكەوەین ،كە مەدەنییەتو دیموكراسییەت تێیدا بەرقەرار بێت ،ئەوا بەو شێوەیە شكاندنی كەرامەتی ئینسان تێیدا نابێت، ئەگەر ئێمە بەخەمی بەرزراگرتنی مافی مرۆڤو شێوە ژیانێكی مەدەنییەوەین ،ئەوا بەوجۆرە ناكرێت بێگەڕانەوە بۆ یاسا بــەرۆژی نیوەڕۆ پەالماری چینو توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگە بدەین. خاڵێكی دیكە كە شایانی لەسەر وەستانە لەم رووداوانــەدا ئەوەیە ،كە حكومەت بەگشتی پێشترو هەركات ویستبێتی بایەخی تــەواوی بەچینی مامۆستاو مەالیانی ئاینی داوەو وەك پشتو پەنا سەیری كــردوون لەسەر حسابی بەدیموكراسیتركردنی كوردستانو پێشخستنی رەوتــی مەدەنییەت ،ئــەوە حكومەتە دەستی شــلــكــردووە بــۆ مــامــۆســتـاو مــەالیــانــی ئاینی بەئارەزووی خۆیان مزگەوتو كەناڵی تەلەفزیۆنیو رادیۆ بكەنەوە بێسانسۆر ،كەچی لەوالوە دەیان قۆرتو كۆسپ لەبەردەم پرۆژەیەكی سێكیۆالرو مەدەنیدا دروست دەكات .حكومەتو چەكداری الیەنی سیاسیی لەهەولێر لەبری یاساشكێنیو پەالماردانی مامۆستاو مەالیانی ئاینی هەقوایە بەسیاسەتی پێشووی خۆیاندا بچنەوە ،كە چەند دڵگوشاد بوون بۆ مامۆستایانی ئاینیو پەرەپێدانی ئەو رەوتە ئاینیەی لەكوردستاندا هــەژمــوونــی كــــردووە ،بــێــئــەوەی ئــاراســتـەو چارەنووسی دیاریبكرێت لەسەر تاكو كۆمەڵگەو كێشەی كورد لەداهاتوودا. بایەخدان بەرەوتی سەلەفیزم لەباشووری كـــوردســـتـــان لـــەالیـــەن حــكــومــەتو حــزبــە سیاسییەكانەوە هــەمــوو پــێــوەرە مــەدەنـیو دیموكراسییەكانی تێپەڕاند ،بەهێزكردنی پێگەی مەالو مامۆستای ئاینیو مزگەوت لەبەرامبەر نوخبەی رۆشنبیرو خوێندنگەو زانكۆو دامەزراوە ئەكادیمییو مەعریفییەكاندا دیــاردەیــەكــە هەڵدەگرێ قسەی لەسەر بكرێتو بەحكومەتو حزبەكان بوترێت چاوێكتان لەداهاتویی خۆتانو
مەال نادری کانی کوردە هێرشی دەکرێتە سەر
ئایندەی میللەتەكەو كۆمەڵگەو تاك بێت .ناكرێ چیتر لەبەر ملمالنێو كۆنترۆڵكردنی گەشەكردنی ئیسالمی سیاسیو رەوتە ئیسالمگەراكان دامەزراوە سێكیۆالروو مەدەنییەكان فەرامۆش بكەن ،ناكرێ چاوتان لەئایندەیەك نەبێت ،كە پێش كۆمەڵگە خۆتان دەسوتێنێت بەمشێوەیە .لەبری پەالماردانی مەالو مامۆستایانی ئاینی وەرن نەریتە مەدەنییو دیموكراسیەكان بایەخ پێبدەن ،وەرن شارەكان بكەنە پاركو باخو شوێنی حەوانەوەو شوێنی گەشتیاریی ،لەبری بەزیندانیكردنی كۆمەڵی واڵت بەرەو كۆمەڵگەیەكی رەفاهو خۆشگوزەران بەرن .تۆ مووچەو قوتی هەڵك دەبڕی ،دەزانی بەم سیاسەتە بێبناغانە چەندین گەنجو خەڵك بەرەو رەوتی دینی دەبەیت ،دەزانیت ،كە لەبری خۆشگوزەراتی هەژاریت كردە دیاری بۆ خەڵك، ئیدی بانگەشەی مردنو نزیكبوونەوە لەقیامەتو گەڕانەوە بەرەو ئاین دەبێتە دیاردە .ئیدی ئەم رووداوانــە ئەوەمان پێدەڵێت كە ناكرێ چیتر حكومەتو حزبەكان لەبەر بەرژەوەندی سیاسی
خۆیان بەمجۆرە مامەڵە لەگەڵ مەالو مامۆستایانی ئاینیدا بكەن ،كەی ویستیان بەكاریان بهێننو كەی ویستیان ئیهانەیان بكەن. لەشاری هەولێر بەتایبەت لەماوەی رابردوودا هیچ سانسۆرێك هیچ دیسپلینێك بەدی نەكراوە نە لەالیەن حكومەتو نە لەالیەن دامــەزراوەی پەیوەندیدار لــەوەزارەتــی ئــەوقــافــەوە لەسەر مزگەوتەكانو خوێندنگە ئاینییەكانو خودی مەالكان ،هەقە جارێ كاری یەكەمی حكومەت پــێــداچــوونــەوە بێت بــەو بێسەرو بەرییەی، كەلەمەسەلەی فەرامۆشكردنی مزگەوتو مەالكاندا مامەڵەی لەگەڵدا كـــردووە .چەند مــەال بوون بــەداعــش ،بۆ مەگەر مــەال شوانی كــوردی ناو داعش لەژێر ئەو دەسەاڵتەوە نەچووە ناو داعشو ئیهانە بەپێشمەرگەو خوێنی دەیان كورد كرد، چەند گەنج بەهۆی هەندێ مەالوە ،چوونە نێو داعش! لەخۆتان پرسیوە مەترسی فیكریو ئاینی بیركردنەوەی داعش لەسەر تاكی كوردو دۆخی ئاینداری تا چ رادەیەكە؟ پرسیوتانە كەمەترسی
پەرەسەندنی رەوتی سەلەفیەتو ئەو مەالیانەش، كەداعشیانە بیر ئەكەنەوە بەرەو كوێمان ئەبات؟ بۆیە لەرابردو ئێستاشدا حكومەت وەك رۆبۆت مامەڵە لەگەڵ چینی مەالكاندا دەكات بەحساب وادەزانێت دەتوانێن درێژە بەپێشخشتنی كۆمەڵگە بدات .كاتی ئەوە هاتووە راستگۆیانە ،بوێرانە، لەبری بەهێزكردنی بــازووی مەالكان ،باسكی پیاوانی ئاینی ،لەبری چاودێریكردنی مەالكانو پەالماردانیان سیاسەتێكی مەدەنیو دیموكراسی بگرێتەبەر ،ئەمجۆرە مامەاڵنە مەقامی ئەوان زیاتر ئەكات ،ئەوانە دەكاتەوە گەورەی كۆمەڵگە، لەبری ئەوە چاوێك بەرابردووی سیاسەتەكانتانا بگێڕنەوە لەرووی كەمتەرخەمیتان لەمەدەنیەتو پێشخستنی كــۆمــەڵــگــە ،ژمــــارەی نــاوەنــدە رووناكبرییو رۆشنگەرییەكان زیاد بكەن ،ژمارەی زانكۆو دامـــەزراوە ئەكادیمیو مەوعریفییەكان زیاتر بكەن ،كافێو شوێنی حــەوانــەوە زیاتر بكەن ،چـــواردەوری مزگوتەكان بكەنە پاركو شوێنی پشوودان ،ناو مزگەوتەكان بكەنە شوێنی
حكومەتە دەستی شلكردووە بۆ مامۆستاو مەالیانی ئاینی بەئارەزووی خۆیان مزگەوتو كەناڵی تەلەفزیۆنیو رادیۆ بكەنەوە بێسانسۆر، كەچی ل ــەوالوە دەی ــان ق ــۆرتو كۆسپ لــەبــەردەم پرۆژەیەكی سێكیۆالرو مەدەنیدا دروست دەكات
هەڵمژینی ئاوو هەوای پاك ،چوون دەزانن النیكەم ئەگەر ژینگەی ناو مزگەوتو دەوروبەری مەدەنی بوو دەتوانرێ ئومێدی ئەوە بكرێ ،كە نەوەیەكی نوێژخوێنی مەدەین لێبەرهەم بێت ،النیكەم لەو ژینگە مەدەنییە مەالو مامۆستایەكی ئاینی لێبێتە دەرێ ،كە لەبری مەرگدۆستی گوتاری ژیاندۆستی بدات .كاتی ئەوەیە لەوەوە بكۆڵنەوە كە چەند خۆشگوزەرانی كۆمەاڵتی كاریگەری لەسەر پاشەكشەی گوتاری داخــراوی مەالكان هەیە، چەند دەتوانێ نەوەیەكمان هەبێت حەزی بەهونەر بێت ،حەزی بەسەفەرو گــەڕانو ناو پاركەكان بێت ،ئەگەر چووشە مزگەوت واڵتەكەی خۆی خۆشبوێت ،نەك ببێتە داعش. دەبێت حكومەتو دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی بەخۆیانا بچنەوە ،دەبێ ئەو حزبانەی خەریكی بەخێوكردنی م ــەالو مامۆستایانی ئاینینو بایەخ بەگوتاری ئاینی دەدەن ،بێ دیاریكردنی چــوارچــێــوەی ئیشكردن ،بێرەەنگڕێژكردنی چارەنوسو ئامانجی ئەو گوتارە ئاینیە ،بەرەو وێــرانــبــوونــی زیــاتــرمــان دەبـــات ،ئیدی دەبــێ بایەخ بەمەدەنیەت بــدەن ،بەدیموكراسیەت، بەرۆشنگەری .حكومەت لەخۆی پرسیوە چەند ناوەندی رۆشنگەریو هیومانیستی دامەزراندووە بۆ لێكۆڵینەوە لەئاین؟ چەند هاوكاری زانكۆی كردووە لەبەرهەمهێنانو كردنەوەی بەشی ئاینناسی .چەند كارئاسانیكردووە تەنانەت لەسەر ئاستی تاكەكەس بۆ پەرەپێدان بەتوانا مەعریفیو رۆشنگەرییەكانی لەپێناو بەرهەمهێنانی خوێندنەوەی نوێ بۆ ئاین، یاخود بەرهەمهێنانی رەخنەی ئاینی لەڕوانگە زانستییو بابەتییەكانەوە؟ چەند هونەرمەند هەیە خاوەن بەهرەی بەرزی هونەریە ،چەند گەنج هەیە خــاوەن بەهرەی دەنگی خۆشە ،كە ئەتوانرێت كاریگەری لەسەر دۆخی دەرونی كۆمەڵگە بكات .چەند مزگەوتان دروستكردووە .چەند مجێورو بانگدەرتان هاوكاری كردووە لەبەرامبەر خەڵكی رووناكبیرو گەنجحی بەهرەمەندا؟ هەموو ئەو پرسیارانەی لەم نوسینەدا ئاراستەكراون ،دەبێ النیكەم ئەو پرسیارەش الی حكومەت جێبهێڵێت ،كە ئیدی دەبێ بەخۆیدا بچێتەوەو پرسیار لەسەر مامەڵەو سیاسەتی خۆی لەبەرامبەر مزگەوتو مامۆستایانی ئاینیدا دابنێت، چ لەرابردوو كە چۆن بایەخی پێداونو چ ئێستاش كە بــەرۆژی نیوەڕۆ ئەندامو الیەنگرو چەكداری ئەو الیەنە سیاسیەی كەحكومەت لەوێوە ئەبات بەڕێوە پەالماری مامۆستاو مەالی ئاینی ئەدات. ئەم رووداوانە ئەوەمان پیشان دەدەن ،كەحكومەت لەمەسەلەی سێكیۆالریزەكردنو مەدەنیكردنی كۆمەڵگەدا شكستی هێناوە ،بەاڵم بەپەالماردانی مەالكان پاساوی دەدا .پەالماردانی مەالكان ئاماژەیە بۆ شكستی حكومەتو ئەو پارتانەی، هەڵگری شوناسی سێكیۆالرن لەدیموكراتیزەكردنی بوارەكانی كۆمەڵگەو بوێرانە بەرزكردنەوەی دەنگی سێكیۆالربوونو مەدەنیبوونیان لەبەرامبەر گوتاری ئاینیدا .ئەوەمان پێدەڵێن كە زۆربەی مامەڵەو سیاسەتەكانی حكومەت واقیعی نەبووە لەگەڵ مــەالو مامۆستایانی ئاینیدا ،ئێستاش بەپەالماردانو ئیهانەكردنیان چارەسەر ناكرێت. پێویستمان بەئیهانەكردنی مەالو پەالماردانو سوكایەتیپێكردنیان نییە ،ئەوەندەی پێویستمان بەبایەخپێدانی رەوتی مەدەنییەتو رۆشنگەرییو سێكیۆالرە لــەكــوردســتــانــدا ،چونكە هەموو بایەخپێدانێكی رەوت ــی مــەدەنــیــەن یەكسانە بەپاشەكشەی پێگەی مەالكانو هەر گوتارێكی نامۆ بەتاكو كۆمەڵگەو رەوتی بەرەو پێشبردنی كوردستان لەسەر شێوە ژیانی شارستانیو دیموكراسی.
ذمارة ( )2٨4دوشةممة 201٦/2/22
نەورۆز ..ئەفسانە.. ناسیۆنالیزم خەسرەو مەحمود لەبابەتی «نـــەورۆز»داو الی ئێمەی كـــورد ،پــەیــوەنــدی نــێــوان ئەفسانەو ئایدیۆلۆژیای سیاسیی زۆر بە رونیی دەردەكەوێت .ئەو جەژنەی هەمو ساڵێك دوبارە دەبێتەوەو بەم پێیەش بەردەوام سااڵنە دەكەوێتەوە یــادی هەمومان، تەنانەت گەر بەشداریشی تێدا نەكەین بە ئاهەنگگێڕانو سەیرانكردن .ئەم بۆنە نەتەوەییە بەڕادەیەك چۆتە قواڵیی نەستمانەوەو ناخمانی داگیركردوە كە باسكردن لــەوەی ئــەم جەژنە جەژنی كـــورد نییەو ،ئــەم بۆنەیە كــوردانــە نییە ،هەرگیز مایەی قەبڵوكردن نییە. وەك ئــەوەی یەكەمین كەس كە خودا بەكورد خوڵقاندویەتی ،ئەم جەژنەشی هەر هەبو بێت .لێرەوە دابڕینی كورد لەجەژنی نەورۆز ،بەجۆرێك لە جۆرەكان هــاوتــای دابــڕیــنــیــەتــی لــەكــوردبــونــی خــۆی ،مەحرومكردنی لــەم بۆنەیە، بێبەشكردنیەتی لە پیرۆزترین بابەت كە وەك نەتەوەیەكی تایبەت ئەوپەڕی شانازیی پێوە دەكات. لـــەو روانــگــەیــەشــەوە كــە نـــەورۆز جەژنێكی نەتەوەییەو( ،ناسیۆنالیزم) یــش بــزوتــنــەوەیــەكــی نــەتــەوەگــەرایــە، كاتێك نەتەوەی كورد بە ناسیۆنالیزم وەك رێبازێكی سیاسیی ئاشنا دەبێت، یەكسەر دەگەڕێتەوە بۆ (نەورۆز)و وەك بابەتێكی تایبەتو بایەخدار بــەردەوام ێ دەبەستێت ،هەر بۆیە شاعیرە پشتی پ ناسیۆنالیستە كــوردەكــانــی ســەدەی بیستەم( :نــــەورۆز) وەك رەمزێكی تایبەتی كــوردبــون لە شیعرەكانیاندا باسدەكەن ،بەڵكو رەنگە بەدەگمەن شاعیرێك شكبەریت هیچی لەبارەی نەورۆزەوە نەگوتبێتو النیكەم ئاوڕێكی ێ نــەدابــێــتــەوە .تــا ئــەو رادەی كە لـ لەمبارەوە كتێبی سەربەخۆ هەیە ئەو دەقــە شیعرییانەی كــۆكــردۆتــەوە كە سەبارەت بە نەورۆز نوسراون. بەاڵم ئایا بەراست نەورۆز جەژنێكی كوردییە؟ پرسیارێكی لەمەش گرنگتر پەیوەست بەم بابەتەی ئێمەوە ئەوەیە: ئایا ئەو روداوەی پەیوەست بەم جەژنە دەگــێــڕدرێــتــەوە ،روداوێــكــی مێژویی راستەقینەیە ،یان ئەفسانەیە؟! واتـــە :ئایا روداوی بونی دو مار لــەســەرشــانــی پــادشــایــەكــی ستەمكار
(زوحاك) كە بەردەوام بە مێشكی سەری دو الوی كــورد ژیـــاون ،حەقیقەتێكی مێژوییە؟ ئایا لەسەرزەمینی واقیعدا كاراكتەرێك بەناوی (كاوە) بونی هەبوە كە كورد بو بێتو ئەم پادشا ستەمكارەی لەكۆڵكردبینەوە؟! بەر لەوەاڵمی ئەم پرسیارانە ،ئەوەی لێرەدا لەهەموی گرنگترە ئەوەیە كە ئێمە رۆحمان ئەوەندە بەم بۆنەیەوە ئاوێتەبوە كە لە بنەڕەتدا كارێكمان بەوەاڵمی ئەم پرسیارانە نەماوە! گرنگ ئەوەیە وەك بــۆنــەو جەژنێكی پــیــرۆزی نەتەوەیی پێویستمان پێیەتی ،بۆ ئەوەی قەناعەت بەوە بهێنین كە خاوەنی سەرەتایەكی سەركەوتنئامێزی پــیــرۆزیــن ،بونی سەرەتایەكی لەمشێوەیەش ئاماژەیە بە بونی ئایندەیەكی هاوشێوەش! كەواتە مادامەكی (نەورۆز) هەیە ئێمەش هەینو دەبینو دەمێنین! ئــەم هەڵوێستەش كــوتــومــت هــاوشــێــوەی هەڵوێستی خاوەنانی ئەفسانەكانە كە پێویستیان بە پرسیاركردن نیە لە ماهیەتو حەقیقەتی ئەفسانەكانیان ،بەڵكو پرسیاركردن بەدروست نازانن ،گرنگ ئەوەیە خاوەنی ئەفسانەنو بــاوەڕیــان پێیەتی ،بۆی دەژینو پێی دەژین. سەبارەت بە سەرەتای ئەم جەژنە دەقو زانیاریی دروست لەئارادا نییە «گەر ئێمە هێشتا خاوەنی دەقگەلێكی كۆنی نوسراو نەبین كە سەرەتای داستانی نــەورۆز بسەلمێنێت وەك حاڵی هەر داستانێك كە بەشێوەیەكی بۆماوەو بەزارەكیی هاتبێت ،وەك ئــیــلــیــادەی گریگیی هۆمیروس ،كە ریشەكەی نەزانراوە»،1 بەاڵم بەڵگە هەیە كە دەمانباتەوە بۆ سەرەتای یەكجار دور ،هەر بۆیە «ئەم نەزانینە نابێتە ئاستەنگی خستنەڕوی دەرەنجامگەلێكی لۆژیكیی ،لەژێر تیشكی لێكۆڵینەوە لە ناوەرۆكی داستانەكە كە ئاماژە بۆ پێكهاتنە ئەفسانەییەكەی دەكات كە زۆر بەكۆنێتیدا رۆچــوە».2 وەك دەبینین لەسەرەتادا بە (داستان) ناوی دەبات ،دواتریش باس لە (پێكهاتە ئەفسانەییەكەی) دەكــــات ،كــەواتــە لەسەرەتادا (ئەفسانە) بوەو دواتر بوە بە (داستان). دكتۆر حسەین قاسم ئەلعەزیز ریشەی نەورۆز دەباتەوە بۆ ئەفسانە سۆمەرییەكان «ئــەفــســانــە عــیــراقــیــە كــۆنــەكــان، سۆمەرییەكانیش بەتایبەت ،پایەیەكی بنەڕەتیی پێكدێنن كە بۆ تێگەیشتنو
2
دركــكــردنــی نــاوەرۆكــە رەمزییەكەی زۆربەی ئەفسانە هاوشێوەكانی یاخود ئەوانەی لەسەر شێوەی ئەو دەڕۆن، ێ دەبەسترێت ،لەبەر ئەوە پشتی پ باشترین شت كە پشتیوانیمان دەكات بۆ رونكردنەوەی رەمزەكانی ئەفسانەی كاوە بریتیە لە ئەفسانە سۆمەرییەكان».3 لەمبارەیەشەوە بۆ گوتەیەكی كریمەر دەگەڕێتەوە كە گوتویەتی «ئاشكرایە كــە تێڕوانینو چیرۆكە ئەفسانەییە سۆمەرییەكان ،بەهۆی ناوەرۆكەكانیانو رەسەنایەتیە مێژوییەكەیان بەسەرجەم شوێنەكانی خۆرهەاڵتی نزیكدا رۆچون، لەبەر ئــەوە لێكۆڵینەوەی ئەفسانەو چیرۆكە پاڵەوانێتیە سۆمەریەكان بە گرنگترین رەگەزی زیندوی پشتپێبەستراو دادەنرێت بۆ تێگەیشتنو لێكۆڵینەوەی ئەفسانە باوەكانی خۆرهەاڵتی كۆنی نــزیــك «الـــشـــرق ااڵدنــــی الــقــدیــم»، لەبەر ئــەوەی تاڕادەیەكی زۆر ریشەو پەرەسەندنەكانیان روندەكاتەوە».4 ئەوەی سەبارەت بە مێژوی ئەم جەژنە لەهەموی سەیرترە ئەوەیە كە مسوڵمانان لەسەردەمی عەباسیەكاندا ،لەپاڵ جەژنە ئاینییە ئیسالمیەكاندا ،بایەخیان بە (نــەورۆز)یــش وەك جــەژن داوە،و بە جــەژن هەژماریان كــردوە ،یەكێك لەو توێژەرانەی ئاماژەی بەم بابەتە كردوە (ئادەم میتز)ی رۆژهەاڵتناسە كە دەڵێت «دو جەژنە ئاینیەكەش الی مسوڵمانان بریتین لــە جــەژنــی قــوربــانو جەژنی رەمەزان ،ئەم دو جەژنە لەپاڵ نەورۆزی فارسیدا گەورەترینی جەژنەكان بون الی خەڵكی بەغدا».5 ئەوەی سەبارەت بە ئێمە لێرەدا جێی بایەخە ،الیەنە ئەفسانەییەكەی نەورۆزە كــە بۆتە هەوێنی ئایدیۆلۆژیایەكی سیاسیی ناسیۆنالیستیی بۆ نەتەوەیەكی وەك كورد .مەبەست ئەوەیە چۆن كورد توانیویەتی ئەم ئەفسانەیە بكاتە دروشم بۆ شــۆڕشو ،وەك رەمزێكی زیندوی هەمیشەیی بۆ خەباتو قارەمانێتیو خۆڕاگریی ئەم نەتەوەیە تەوزیفیكردوەو دەیكات. ناسیۆنالیزم خــوازیــاری ئەفسانەیە بۆ چەسپاندنی خــۆیو بەردەوامیدان
كـــــــە ئەفسانە بـــــــــــۆ هە میشە و هــــــــەردەم ئەقڵو رۆحی مــرۆڤــەكــانــی داگـــیـــركـــردوەو، بــــەردەوام گــەورەتــریــن هــانــدەرو پاڵنەریانە لە ژیاندا .دكتۆر ناجی عەباس مەتەر ركابی لە مبارەیەوە دەڵێت «لەحاڵەتەكانی هەژمونی ئەو كەلتورەی هاتۆتە ناوەوە ،میللەتان پەنا بۆ هەڵكەندنی یادەوەرییو لێكدانێكی رەمــــزی ئێستا دەبــــەن لــەپــرۆســەی بەرهەمهێنانەوەدا ،بۆ ئەوەی پارێزگاریی لــە هاوسەنگییە كەلتورییەكەیان بكەن ،هەروەها لەرێگەی ئــەوەوە چێژ لەداهێنانی پاڵەوانێتی وەهمیی وەربگرن، پاڵەوانێتییەك كە توانای قوتتدان یان
بـــەمـــەرج نــــەگــــیــــراوە، كـــار ئــــەو دەســـەاڵتـــەی لــەســەر دەســتــەمــۆكــردنــی روناكبیرو تەوزیفكردنی بۆ خزمەتی خۆیدەكات، بــەاڵم لەو روانگەیەوە كە مێژونوسی خۆرهەاڵتی یەكێكبوە لە زوڕناژەنانی ئایدیۆلۆژیا ،ئەوا نوسینەوەی یادەوەریی میللیی لــەالیــەن ئـــەوەوە ئینتیقائیی (هەڵبژاردەگەرانە) بوە بەجۆرێك كە
رەهەندێكی تــەواو میتافیزیكیی وەرگرتوە تا ئــەو رادەیـــەی كە «ئــەو وێنەیەی ناسیۆنالیزمی كـــوردی بــۆ چەمكی نـــەتـــەوەی دەكــێــشــێــت ،چەمكێكی میتافیزیكی غەیبانییە تیایدا نەتەوەی كورد وەك قەوارەیەكی ئەودیومێژو و بان ێ زەمانی وێناكراوە ،بەئەندازەیەك هەند لەناسیۆنالیستە كوردەكان لەدایكبونی ناسیۆنالیزمی كوردی دەگێڕنەوە بۆ پێش
لەگەڵ پێویستیی ئایدیۆلۆژیادا بسازێت، ئەو هەڵوێستەی كــەوا لە مێژونوسی دەســەاڵت دەكــات چاو لەو روداو یان كاركتەرانە بپۆشێت كە لەگەڵ میتۆدەكەی ئەودا یەكتر دەبڕن ،ئەو میتۆدەی لەسەر جەمسەرگیرییو تاكانەیی دامــەزراوە، هەر بۆیە خەڵكیی لە دەرەنجامی ئەو ونكردنە زۆرەملێیانەدا پەنا دەبەنە بەر داهێنانی مێژویەكی نهێنیی كە لەروداو و گێڕانەوەو هەڵسەنگاندنیدا لەمێژوی دەســـەاڵت تـــەواو دابــــڕاوەو ،تێكستە مێژوییەكە بەگوێرەی خسوسیەتێك بەرهەدەهێنێتەوە كە ئینتیمای بۆ الی ئەو و زەمەنە نادیارەكانی هەیە.7 »... ئــەوە ئایدیۆلۆژیایە وادەكـــات ئەم ئەفسانانە بــەتــەواویــی قەبوڵبكرێن «كردنی ئەفسانەكانی ناسیۆنالیزمیش بەهەقیقەت هەمیشە بەناو پێكهاتەیەكی ئایدیۆلۆژیدا تێدەپەڕێت كە چەندەها شت بەیەكدی تێكەڵدەكات كە لەروی زانستییو مێژوییەوە ناكرێت بەیەكدی تێكەڵبكرێت» .8ســەرچــاوەی ئەم كێشەیەش لـــەوەوە دێــت كە چەمكی ناسیۆنالیزم الی كــورد بەتایبەت،
لەدایكبونی ناسیۆنالیزم لە ئەوروپاداو پێش لەدایكبونی چەمكی نەتەوە وەك چەمكێكی گرنگی فیكری سیاسی پاشكۆ بەمۆدێرنە».9
پشتبەستنی ناسیۆنالیستەكانیش لەسەر ئاستی جیهان بە ئەفسانە، لەسەردەمێكی وەك ئێستادا كە لەلوتكەی پێشكەوتندا دەژین، لەخۆڕانییەو لەو قەناعەتە قوڵەوە هاتوە كە ئەفسانە بۆ هەمیشەو هەردەم ئەقڵو رۆحی مرۆڤەكانی داگیركردوە پێی ،لێرەشەوەیە كە ناسیۆنالیزمی كــوردیــی بــــەردەوام پەنا بــۆ نــەورۆز دەبـــات وەك بەهێزترینو كۆنترینو كاریگەرترین ئەفسانە الی كورد .گەرچی (ناسیۆنالیزم) لەرێگەی پاشگرەكەیەوە (یــزم) ئایدیۆلۆژیبونەكەی ئاشكرایە، بــەالم بۆ رونكردنەوەی زیاتر دەڵێین ئایدیۆلۆژیبونی ناسیۆنالیزم لــەوەدا دەردەكــەوێــت كە گەرچی ئایدیایەكی نوێی سیاسیەو ئینتیمای بۆ دنیای تازەو (مۆدێرنە) هەیە ،بەاڵم بۆ سەلماندنی خــۆی ،پەنا بۆ ئەفسانە دەبــات ،بەو مانایەی دەیەوێت لەرێگەی ئەفسانەوە حەقیقەتی خۆی بسەلمینێت كە ئەمەش بـــەڕواڵـــەت هــەڵــگــری پارادۆكسێكی ئاشكرایە ،بەاڵم ئەوەی وایكردوە ئەم پارادۆكسە ئاسایی بكرێتەوەو ،وەك حەقیقەتێكی حەتمییو بەهێز دەربكەوێت، هەژمونی (ئەفسانە)یە لەسەر هزرو ناخو ویژدانی مرۆڤەكان بەگشتی ،پشتبەستنی ناسیۆنالیستەكانیش لەسەر ئاستی جیهان بە ئەفسانە ،لەسەردەمێكی وەك ئێستادا كە لەلوتكەی پێشكەوتندا دەژین، لەخۆڕانییەو لەو قەناعەتە قوڵەوە هاتوە
ئیستیعابكردنی شكستەكانی ئێستای هەبێتو ،روبەروی ئایندەو بنیادنانەكەشی بێتەوە بەرەمزیەتێكی كۆپیكراوەوە».6 خواستی كەلتورەكان بۆ ئەمجۆرە دەقــە دێرینانە هەمیشەو بــەردەوامــە، لەو سۆنگەیەوە كە «كەلتور پێویستی بــە دەقو روداوگــەلــێــكــە كــە ونبون لەكۆنێتییاندا (كۆنێتیی دایپۆشیون)و قــەرزیــان لـێدەكات بــۆ ئـــەوەی ئەو كەلێنانە پڕ بكاتەوە كە دزەیانكردۆتە نــاو قــواڵیــی بــونــە كۆمەاڵیەتیەكەی لــەالیــەكــەوەو ،هــەروەهــا بــۆ ئــەوەش كە هەلی نوێبونەوەو دیــداری لەگەڵ رابردویەكی ئاڵتونیی بەماهیەتیەكەی ببەخشێت لەالیەكی دیكەوە ،لەو روەوە كە وێنەی كۆن (هەواڵ) دەاللەت دەكاتە سەر بەهاگەلێك لە نائاگایی كۆمەڵدا كە دوبارەیان دەكەینەوەو پێوانیان لەسەر دەكەین بەبێ سەلماندنو وردەكاریكردن، بەو پێیەی نمونەی كۆن بوارێكی هەیە كە بەرونیی تێیدا دەربكەوێت ،چونكە خەیاڵگەی كۆمەڵەكەیە ،بــەاڵم ئەم قەرزكردنەی روداوە ئاڵتونییە پوكاوەكان، بونی ئینتیمایان بۆ یادەوەریی دەسەاڵت
سەرچاوەكان -1الدكتور حسني قاسم العزيز ،اجل��ذور األسطورية مللحمة نوروز الشعبية ،تقديم ومراجعة مجال خزندار ،مؤسسة زين ،السليمانية، 2010 ، ص.17 -2هەمان سەرچاوەو الپەڕە. -3هەمان سەرچاوە ،ل.109 -4هەمان سەرچاوەو الپەڕە. -5آدم ميتز ،احلضارة االسالمية يف القرن الرابع اهلجري أو عصر النهضة يف االس�لام ،نقله الـى العربية حممد عبداهلادي ابو ريدة ،القاهرة ،مطبعة جلنة التأليف والرتمجة والنشر ،الطبعة الثالثة، ،1957اجلزء الثاني ،ص.291 -6د .ناجي عباس مطر الركابي ،األساطري املؤسسة للعقل الثقايف ال��ع��راق��ي (دراس���ة يف جينالوجيا الثقافة العراقية) ،متوز للطباعة والنشر والتوزيع ،دمشق ،2012 ،ص.130 -7هەمان سەرچاوە ،ل.131-130 -8مەریوان وریا قانیع ،نەتەوەو ناسیۆنالیزم، گۆڤاری رەهەند ،ژ ،17-16ساڵی ،2004ص.161 -9بەختیار عەلی ،ســەدەی ناسیۆنالیزم، گۆڤاری رەهەند ،ژ ،10-9ساڵی ،2000ل.143
3
ذمارة ( )2٨4دوشةممة 201٦/2/22
گارا و گواستنەوەی ئاگر سەنگەر قوباد لە ئەزموونێكی كەمی ژیانیدا دونیابینییەكی جــیــاوازی بــۆ وێــنــەكــان هــەبــووە .وشــەی تێپەڕاندووە و لەسەر وێنەكان گیرساوەتەوە. كەمتر ئــارەزووی وێنەی كەتواری كردووە و پتر شەیدای وێنە ئاڵۆزەكان و پڕ لە مەغزاكان بــووە ،ڕەنگە هەر ئەمەیش ب ێ داهــاتــووی كــارە هونەرییەكانی نوێگەری بن .بینینە سەرەتایییەكانی لە شەپۆلی ئاگری ئەزەلیی كەركوك لەسەر دیــواری خانووەكانی شــۆراوەوە دەستی پێ كردووە و ،لە پێگەیشتنیدا لە كارە هونەرییەكانی ڕەنگی داوەتــەوە .خۆی گوتەنی« :ئێواران لە ئاگرەكەی شــۆراوم دەڕوانــی ،كە چۆن تیشكەكەی سێبەر و ڕوونــاكــی لــە قەد دیواری خانووەكان دەخستەوە ،ڕووناكییەك بە هێڵێكی چــەوتــاوچــەوت لەیەكدی جیا دەبوونەوە .بەپێی جووڵەی ئاگرەكە ،هێڵی جیاكردنەوەی سێبەر و ڕووناكی دەبــزوا. ئەم دیمەنە لە دوا كارە هونەرییەكانیشمدا ڕەنگدانەوەی هەیە .تیشك و خۆڵ خەسڵەتی سەرەكیی تابلۆكانم پێك دەهێنن». «گارا» ،ئەو شێوەكارەیە؛ فۆڕمی ئاگری كەركوكی لەگەڵ خۆیدا بۆ ئەوروپا گواستەوە و ،لە ژمارەیەك پێشانگەدا بە ڕەنگ و فۆڕم و تەكنیكی جیاواز نمایشی كرد .زۆربەی كارەكانی خانووی لە گڵ دروستكراون و، تیشك و ڕەنگی گەرم لە كەڤاڵەكانیدا بە ڕوونی دەبینرێن .پێدەچ ێ خۆڕسكانە ڕەنگی گەرمی ئاگر و گڵی شــۆراو بە شێوەیەكی تۆكمە لە نەستیدا جێگیر بووبن و ،تەواوی دونیابینیی ئەو لەو دەالقەیەوە بڕوانێت .ئەو خانووانەی لە دەربڕینی ئەودا هەن ،لە یەك نهۆم تێپەڕ نابن .وەك خۆی دەڵێ« :بیرم نایەت خانووی دوونهۆمم لە شۆراو دیبێت». هیچ هێمایەكی مــۆدێــرنــبــوون لــە فۆڕمی خانووەكانی گارا دا بەدی ناكرێت ،ڕەنگە هەر ئەمەیش هۆكار بووب ێ بۆ جێهێشتنی نیشتمان و ڕووكردنە ڕۆژئاوا ،چونكە هەست بــە ڕەتــكــردنــەوەی واقیعی ژیــانــكــردن لە زێدی خۆی دەكرێت .ئەوەتا نایشارێتەوە؛ سەروەخت ێ تێڕوانینی بۆ جیهان ڕۆشن دەبێتەوە ،ئــارەزووی بــازدان بەسەر نەریت و كلتووری ڕۆژهەاڵت تێیدا چەكەرە دەكات و ،كاتێكیش لە كەركوك ژیــاوە ،هەڵگری ڕۆحیەتێكی ڕۆژئاوایی بووە. خواستێكی بــەهــێــزی خــۆڕســكــانــە بۆ ڕەتــكــردنــەوەی دونــیــای پــیــاوســاالری و باوەشكردنەوە بۆ ڕەگــەزی مێ ،هەر زوو
دەبێتەوە .وەلێ خانمێك بە ناوی «بیئاتە هویبنەر» فریای دەكەوێ و لە پێشانگەی سااڵنەی گوندی لۆرهاوپتن دا كەڤاڵەكانی بۆ نمایش دەكات ،ئەمە دەبێتە دەرچەیەك بۆ كرانەوەی جیهانی ئەڵمانی بە ڕووی گارا دا و ،هەر هەمان خانم كار بۆ ناساندنی زیاتری دەكات و ،كارەكانی بۆ چەند پێشانگەیەكی هاوبەشی دی دەگوازێتەوە .تا ئــەوەی لە ئابی ساڵی 1987لە شاری هۆخ هایم-ی نزیك لە فڕانكفۆرت پێشانگەیەكی تایبەتی بۆ دەكرێتەوە .كارەكانی ئەم پێشانگەیەی بە پێچەوانەی كارەكانی پێشووتری ،لە ڕووی ڕەنگەوە پتر كرانەوە و گەشبینی بەخۆوە دەبینێ ،جیاواز لەو سروتە تاریك و ڕەشبینییانەی ساڵێك لەوەوبەر دونیای هونەریی ئــەوی داگرتبوو ،چونكە ئاسۆی گەیشتنی بە ژیانی تایبەتی و دونیای مۆدێرن و خاوەن شارستانیەتی بااڵ تا دەهات نزیكتر
الی گارا بەدەر دەكەو ێ و ،كەم تا زۆر لە كارەكانیدا بەرجەستە دەبن ،وەك پاكیزەییی ئــافــرەت و مــانــدووبــون و چــەوســانــەوە و قوربانیدانی لە ژیانی ساكاری كۆمەڵگەی كوردی بەتایبەتی و كۆمەڵگەی ڕۆژهەاڵتی بەگشتی .وێــڕای ئــەوەی الی ئەو جۆریەك لە پیسبوونی ژینگەی نێرینە هەست پێ دەكر ێ و ،لە بەرامبەردا خاوێنی و ڕاستگۆیی و هاوسۆزی بۆ ژینگەی مێینە دەردەبڕێت. ئەم تێڕوانینە لە ژیانی تایبەتیی خۆیدا بەدی دەكرێت .خوێندنی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئەندەلوسی كچان لە كەركوك گوزەر دەكات ،تا هەنووكەیش هەریەك لە مامۆستا «عالیە و سوعاد» بە نمونەیەكی جوانی ژیانی دەزانێ ،چونكە بایەخێكی زۆری پێ دەدەن و پەی بە توانا هونەرییەكانی دەبـــەن .بۆیە دەبــێــژێ« :یــادمــە قۆناغی هونەری پتر دەچێتە پێش ،وەك ئەوەی لە هەوێنی پەیدابوونی چەندین پەرتووك و چــواری سەرەتایی بــووم ،ست عالیە منی شاری كۆڵن پێوەندیی بە گروپی هونەری توێژینەوەی نوێ ،بەاڵم خودی خۆی گازندەی هاوشان بە فێرخوازانی پۆلی شەش كرد و، پۆست فلوكسوس ( )Post Fluxusـەوە بەرامبەر بە سەرپەرشتیارانی چاپكردنی ئەم بۆ پێشانگەیەكی شێوەكاری لە كتێبخانەی دەكات و ،پێشانگەی تایبەتی بۆ دەكەنەوە پەرتووكە هەیە ،بەوەی بەبێ ئاگەداربوونی گشتیی كەركوكی بردین ،كە یەكەم جاری و ،وەك یەكێك لە هونەرمەندانی ئەم شێوازە خۆی «د .موحسن ئەحمەد» بڕێك گۆڕانكاری ژیانم بوو ئامادەی پێشانگەی شێوەكاری ببم هونەرییە هەژماری دەكەن و ،لە پەرتووكی لە پەرتووكەكەدا كــردووە ،كە ساڵی 2004 و هەستێكی خۆشی پ ێ بەخشیم». ئەكادیمیای ئۆڵتیمەیت دا ناونووس دەكرێت .دەستگەی ئاراس چاپی كردووە و ،موحسن هاوسۆزیی گــارا بۆ دونیای مێینە لەو جگە لەوەی لەگەڵ ژمارەیەك گروپی هونەریی ئەحمەد لەو دەستگەیەدا كارمەند بووە .جا قۆناغەدا ناوەستێ ،بەڵكو پــاش ئــەوەی دیكە و دیــاردا كار دەكــات .كەچی دواتر بە گوتەی گارا ،ئەو كارمەندەی دەستگەكە، پرۆسەی خوێندن لە بەشی زانستیی زانكۆی كاركردن لە ڕووبەری كراوە ج ێ دەهێڵ ێ و دووربــوونــی گــارای لە كوردستان بە هەل موسڵ تەواو دەكات و ،ڕوو دەكاتە شۆڕشی دەگەڕێتەوە بۆ كاركردن لە ڕووبەری تەخت زانیوە و ،بەرگی پەرتووكەكەی گۆڕیوە و، شاخ و ،لەوێشەوە دەچێتە واڵتی ئێران و، ناوی خۆی بە فۆنتێكی گــەورە لە بەرگدا (تابلۆ) دا. پاشان لە ئەڵمانیا دەگیرسێتەوە ،ئەوانەی وێڕای گواستنەوەی ئاگر ،چیا و تاشەبەردی وەك پێشەكینووس و هەڵەچن تۆمار كردووە دەبنە فاكتەری ناساندنی گارا و ڕزگاركردنی گـــەورە ئــامــادەگــیــیــەكــی زۆری لــە كــارە و ،دەستكاریی ناوەڕۆكی پەرتووكەكەیشی لــە ژیــانــی بــەكــۆمــەڵ ،خــودی ئافرەتانی هونەرییەكانی گارا دا هەیە .ئەو چیایانەی كردووە ،كە لەمەدا دووچاری هەڵەی زانستی كۆمەڵگەی ئەڵمانین .ئاخر كاتێك لە شاخ بە هۆی فۆڕمی جیاواز و ڕەنگی گەرمیانەوە ،بووەتەوە .هەروەها ئەو الپەڕەیەی البردووە دەبێت ،ژیانی تایبەتی بۆ دەستەبەر ناب ێ دەكرێ دەربڕین لە ژیانی تاكگەرایی خۆی كە تێیدا گارا سوپاسی هاوكارانی دەكات. و كاتێكیش بۆ مــاوەی ساڵ و نیویەك لە و مەینەتییەكانی نەتەوەكەی بن ،بە تایبەت ئەوە لەوالوە بوەستێ ،كە تا هەنووكە گارا ئۆردوگای كەرەجی ئێران دەبێت ،هەر دیسان تابلۆی لە جەستەی چیا خوێنچۆڕان .دووریش نازان ێ كێ نرخی ئەو پەرتووكە وەردەگر ێ و ملكەچی ژیانی گشتی دەب ێ و ،پاش ئەوەی دەبووەوە. كەچی هەندێ لە پیاوانی كوردی نێو كەمپەكە نییە هەڵبژاردنی نازناوی گارا لە الیەن ئەم شێوازی فرۆشتنی چۆنە. لە 1986دەگاتە ئەڵمانیا ،دیسانەوە لە لــە ب ــواری تــیــۆری شــێــوەكــاری ،هەوڵە خــاتــوو ئۆمنهۆف ،یەكێكی تــری ئەو هەوڵی شەمزاندنی ئەو دیمانەیە دەدەن و ،هونەرمەندەوە ،ئاماژەیەك ب ێ بۆ چیای گارا. كەمپی كۆچبەران چەرپای دووقات دووچاری خانمانەیە هاوكاریی باشی بە گارا پێشكەش دەیانەو ێ بابەتە هونەرییەكەی گارا بۆ بابەتی گارا ،بە تەنیا سەرقاڵی كاری پڕاكتیكیی بە پێزەكانی گارا بەردەوامیی هەیە و ،لە كردووە و ،بۆ ماوەی دە ساڵ پێشانگەی بۆ سیاسی بگۆڕن. شێوەكاری نەبووە ،بەڵكو هەنگاوی باشی لە ساڵی 2014گەڕایەوە شاری كەركوك و لەو ێ ئەو ـۆت»، ـ ـاب ـ ك «ئیڤ خاتوو هــەروەهــا كارەكانی كردووەتەوە ،بەاڵم بە هۆی ڕەفتاری بواری تیۆری شێوەكاری دا هاویشتووە و ،پڕۆگرامێكی تیۆریی شێوەكاری بە ناونیشانی ـاز ـ دەرب گشتی ژیانی لە ـارا ـ گ پیاوێكی كــوردەوە پێوەندییان دەپچڕێت .خانمەیە كە جگە لەوەی چەندین ساڵی تەمەنی بۆ زانست (پڕۆگرامی كاركردن لە هونەری شێوەكاری ئاخر كە دەڵێین ئەم شێوەكارە پتر مەیلی دەكــات و ژیانی تایبەتی پ ێ دەبەخشێت .و مێژووی هونەری شێوەكاری لە زانكۆكانی لە كــەركــوك) دامــەزرانــد ،كە هەریەك لە بۆ دونیای مێینە هەبووە و ،دژی ڕەفتار و ئەویش دوای ئەوەی دیمانەیەكی لە یەكێك ئەڵمانیادا تەرخان كــردووە .جگە لەوەی «عەلی دەروێ ــش و شاهۆ عەبدولقادر و گوتاری پیاوانە بووە ،پشت بەوە دەبەستین؛ لە پڕفرۆشترین ڕۆژنامەكانی ئەڵمانیا بۆ دەیان لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی هونەری سەنگەر قوباد»ی لەخۆ گرت .پڕۆگرامەكە بە لە چەندین وێستگەی ژیانی هــونــەری و دەسازێنێ و ،ئاماژە دەدات« :تا ئێستا گارای بە زمانی ئەڵمانی و عەرەبی و كوردی باڵو شێوەی وەرزی بەردەوامە و ،هەر بەشی چەند تایبەتیی خۆیدا پیاوان هۆكاری تێكدانی شێوەكار لە ژیانی گشتی ب ێ بەشە ».ئەمە كــردووەتــەوە ،پەرتووكێكی دەگمەنی بە تەوەرێكی تایبەت بە هونەری شێوەكاری و پێوەندییەكانی لەتەك ئافرەتە هاوسۆزەكانی پاڵنەرێكی باش دەبێ بۆ بەئاگاهاتنەوەی ناونیشانی (هونەری شێوەكاریی مۆدێرن ،لە پێوەندییەكانی دەخاتە ڕوو .ئامانج لەم هونەر بوونە .بۆ میناك؛ كاتێك لە وێستگەی دەســەاڵتــدارانــی شــاری گۆتینگن و ،دواتر فرانچیسكا گۆیاوە تا سوریالیزم) پێشكەش پڕۆگرامە ئاشناكردنەوەی دیــدی تاكە بە بەراییی ژیانی ئەڵمانیایدا دەبێت ،خاتوونیەك مۆڵەتی ژیانی تایبەتی بۆ فەراهەم دەكەن .بە پەرتووكخانە و دامەزراوە هونەرییەكانی هونەری شێوەكاری و گرنگییەكانی ،ئەمەیش دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانی بۆ دەڕەخسێنێ ،لێرەوە هەوڵەكانی بۆ پرۆسێسی داهێنانی كوردستان كــردووە .ئەم پەرتووكە بووەتە لە پێناو دروستكردنی كەلتوری بینین.
بەهارێکی بێ پەڕەسێلکە
وەرگێڕانی لە فەڕەنسییەوە: مەنسوری تەیفوری* ()٢-١ • «توندوتیژی و ئیسالم» ناوی وتوێژێکی نــێــوان (ئــەدۆنــیــس)ی شاعیر و (حورییە عەبدولواحید)ە کە لە ١١بەش و ١٨٦لەپەڕەدا کۆتایی ساڵی ٢٠١٥لە الیەن باڵوکراوەی Seuil لە پاریس چاپکراوە ،لەبەر گرنگی و گەرموگوڕیی بابەتەکە( ،ڕوانــگــەوڕەخــنــە) چەند بەشێکی دەخاتە بەر دیدی خوێنەران.
حووریە :چۆن شکستی بەهاری عەرەبی لێکبدەینەوە؟ ئەدۆنیس :سەرەتا ،ڕاپەڕینی عەرەبی ڕێگەی دەدا بیرت بۆ الی بەئاگاهاتنەوەیەک بچێت .بە ئاگاهاتنەوەیەکی زۆر جوان .بەاڵم ئەو ڕووداوانەی بەدوای ئەم بە ناو بەهاری عەرەبیەدا هاتن ،نیشانیان دا باسەکە نەک شۆڕش بەڵکوو شەڕە و ،ئەم شەڕە لە باتی ئەوەی دژی ستەمکاریی ڕاپەڕێت ،خۆی گۆڕا بۆ ستەمکاری یان تیرانییەک .بێگومان، هەندێ ئۆپۆزسیۆن هەبوون کە پەنایان بۆ توندوتیژی نەبرد .بەاڵم ئەمانە لە ژێر قورسایی ڕووداوەکانی دواتردا نغرۆبوون .بە وتەیەکی دیکە ،ئەم شۆڕشە نیشانی دا کە مەزهەبی ،خێڵەکی و نامەدەنی ،موسوڵمان و نا عەرەبی بــوو .لە کاتێکدا کە دۆخی کۆمەڵگای عــەرەب دەبــوا لە بنوبنچینەوە بگۆڕێت. حووریە :لە ڕادیکاڵ یان بنچێنەیی ،من وەک گۆڕانێک لە بواری سیاسی ،کۆمەاڵیەتی،
ئابووری و کولتووریدا تێدەگەم. ئەدۆنیس :ڕێک وایە .پرسیارەکە ئەوەیە ئەم گۆڕانکارییە خۆی تووشی پرسەکانی ئایین و دەســەاڵت کرد .خەڵکان ،بێبەش لە مافەکانیان ،تەنیا بیریان لە ڕووخاندنی دەســەاڵت کــردەوە لە باتی ئەوەی بە قەد پێویست سەرنجی پرسی دامــەزراوەکــان، پـــەروەردە ،خێزان ،ئازادیی ژنــان و تاک بدەن .لە ڕاستیدا نوقسانی ڕامان لە شێوەی دامەراندنی کۆمەڵگایەکی مەدەنی ،واتە کۆمەڵگایەکی هاواڵتیان ،هەبوو. حووریە :کەوابوو ،هەڵەکە ئەمە دەبێ تاکی پێشێلکراو بە زەبــری دەسەاڵتی سیاسی، نەیانتوانی کار بۆ گۆڕانێکی ڕاستەقینە بکەن و بیر لە ئاڵۆزییە ناوەکییەکانی هەموو گۆڕانکارییەک بکەنەوە. ئەدۆنیس :بێگومان .باسەکە هەڵەیەکی بینینە :لە کۆمەڵگایەکی وەک کۆمەڵگای عەرەبیدا ،ناتوانین شۆڕشمان کردبێت ،گەر ئەو شۆڕشە بنچینەکەی لەسەر الییسیتێ نەبێت .واتــە ،هاوپەیمانیی ئۆرگانیکی نێوان ڕاپەڕیوان ،کە خۆیان بە ئەم بە ناو شۆڕشەوە دەبەستەوە ،لەگەڵ هێزی بیانی دووهەم هەڵەی گەورە بوو .چونکوو لە باتی ئەوەی سەربەخۆ بیر بکەنەوە ،ڕاپەڕیوان چڕ بە هێزی دەرەکییەوە گرێدرابوون. حووریە :ئاخۆ ئەوە ئەم تاکانە بوون کە داوای دەستێوەردانی خۆرئاوایان کرد یان ئەوە خۆرئاوا بوو هەلەکەی قۆستەوە بۆ ئەوەی هەر لەسەرەتاوە سەرهەڵدانەکە کپ بکات؟ ئەدۆنیس :هەر دووکیان .ئەنجامەکانیش کارەساتبارن .هاوپەیمانی لەگەڵ هێزی بیانی
ئەم بزووتنەوەی بە الڕێــدا برد .دەتوانین ئەمەش بڵێین کە توندوتیژیی چەکدارانە دەورێکی گەورەی لە ڕووخانی شۆڕشەکەدا گێڕا .چەکە پێشکەوتووەکان بە لێشاو لە دەرەوە دەهاتن .دەزانین شۆڕشگێڕان بە بێ هێزە دەرەکییەکان ئەم چەکانەیان دەست نەدەکەوت .ئەنجامەکە :لە باتی ڕووخاندنی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان ،واڵتەکانی خۆیان ڕووخاند. حووریە :بەاڵم ئەگەر سووریا بۆ نموونە وەربگرین ،ڕژێمیش کوشتارێکی ڕاستەقینەی کردووە و لە کاولکاریدا بەشدارە. ئەدۆنیس :ڕاستە .بــەاڵم شۆڕشێک کە لە گۆڕان دەگەڕێ ناتوانێ واڵتەکەی خۆی بڕووخێنێت .ڕاستە ڕژێم توندوتیژ بووە ،بەاڵم ڕاپەڕیوان دەبوا خۆ لەوە دووربگرن کە واڵتەکە بەرەو ئاژاوە و کائۆس پاڵبنێن .لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە ،بنەڕەتخوازیی ڕێکخراو و بێڕەحمانەتر گەڕایەوە .لە هیوا و ئارەزووی بینینی ڕۆژانێکی باشترەوە ،بەربووینەوە نێو تاریکبیری .لەباتی گۆڕانێکیش کە تژی بێت لە هیوا ،لە کارەساتێکی ڕاستەقینەدا دەژین .پتر لەوەش ،هیچ ئاخاوتەیەک ،هیچ وشەیەک لەسەر ئازادیی ژن لە ئارادا نییە. دەکــرێ باسی شۆڕشی عەرەبی بکەیت، کاتێک هێشتا ژن زیندانیی شەریعەت بێت؟ پاشەکشێ بەرەو شەریعەت ئەم بەهارەی گۆڕی بۆ جەهەننەم .ئایین بۆ بەرژەوەندیی ئایدۆلۆژیک لێکدرایەوە و بەکارهێنرا. حووریە :ئەوە ئایینیەکان بوون کە دۆخە بێسەقامەکەیان بۆ وەرگەڕاندنی شۆڕشەکە قــۆســتــەوە یــان ئ ــەوە مــرۆڤــی عـــەرەب و موسوڵمانە کە ،لە ناخی خۆیدا ،قووڵ و
بنەڕەتی ئایینی ماوەتەوە؟ ئەدۆنیس :وا گریمان دەکرێ کە شۆڕش ئاستی شۆڕشگێڕان دەنوێنێتەوە .کەوابوو، گرنگیی شۆڕشێک لە واڵتێکدا بەرهەمی چۆنایەتیی شۆڕشگێڕان ،کولتووریان، پێوەندییان بە الییسیتێ ،بینینیان بۆ دنیا و شتەکانی دنیایە .ئەوەی لە واڵتانی عەرەبیدا بە ناوی شۆڕشەوە ڕوویدا؛ دەیسەلمێنێت کە زۆرینەی کۆمەڵگای عەرەبی هێشتا بندەستی نــەزانــی ،نــەخــوێــنــدەواری و تاریکبیریی ئایینییە .شۆڕشێک کە بەرەو نێو تاریکبیری بــەردەبــێــتــەوە فــڕی بــە ســەر شۆڕشێکی ڕاستەقینەوە نییە .ئەمە کارەساتە ،چونکوو ئێمە بە ڕێپێوانێکەوە بەرەو داهاتوویەکی پڕ لە بەڵێنەوە دەستمان پێکرد ،بەاڵم ئــەوڕۆکــە ،بــەرەو پــاش دەکشێین .ئەمە بەرەودواچوونێکی ڕەبەقە. حوریە :لەم کشانەوە و کەوتنەدا ،ئێمە دیسان ڕوو لە شتی ئاشنا و پێشتر ناسراو دەکەینەوە .تۆ لە بەرگی سێهەمی ئەلکیتاب دا دەڵێیت: « حەڵەب ،چەند جاران تۆ ڕاپەڕیویت. شیر سەری منداڵە یاخیەکانتی پەڕاندووە[]... چـــەنـــد جــــــاران ســتــەمــکــارانــت لە ئامێزگرتووە!» کاتێ ئەم دێڕانە دەخوێنینەوە ،هەست دەکەین باسی حەڵەبی ئەمڕۆ دەکەن .بە ڕای تۆ ،ئەم دووپاتبوونەوە مانای چییە؟ بۆ چی پانزە سەدە بندەستی و ملکەچی بۆ قانوونی شیر و شمشێر؟ ئەدۆنیس :گەلێ جار وەها باسی بەهاری عەرەبی کراوە چما چ فڕی بە سەر ڕابردوەوە نییە .لە کاتێکدا ،بێگومان پێوەندیی بە
ڕابـــردووی ئێمەوە هەیە .ســەرەتــا ،ئێمە بیرمان دەچێتەوە کە شۆڕشی ڕادیکاڵتر لەو شۆڕشەمان بینیوە کە بەڵێنی بەهاری عەرەبیی دا .شۆڕشی ڕەنگیەکان بە تایبەت، واتــە « شۆڕشی ڕەشــەکــان» .وەکیتر، شۆڕشی قێرمەتیەکان هەبوو کە داوای دامەزراندنی سیستمێکیان دەکرد ئەوڕۆکە دەتوانین وەک سوسیالیستی لێکیبدەینەوە. ئەمە جیا لەو شۆڕشە بچووکانەی داوای ئازادیی و یەکسانیی مافەکانیان دەکرد .ئەم شۆڕشانە ،گەورە بن یان گچکە ،لە بەهاری عەرەبی گرنگ و ڕادیکاڵتر بوون. حووریە :دەتوانم شایەتییەک بدەم :من لە ماوەی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە مەغریب چ جار نە ناوی شۆڕشی زەنگییەکانم بیستبوو و نە هی قەرمەتیەکان .بابەتەکانی خوێندن ئێمەیان لەمانە نەزان دەکــرد .لە کاتی خوێندنی زانکۆیی لە فەرەنسادا بوو ئەم بزووتنەوانەی ناڕەزایەتی و خەباتی نەبینراویانم دژی دەســەاڵت و هەاڵواردنی ڕەگەزی و کۆمەاڵیەتی ناسی. ئەدۆنیس :کێشەکە ئەوەیە مێژووی ئێمە مێژووی ڕژێمێکی دیکتاتۆری دەمێنێتەوە نەک مێژووی خەڵک .هەر چۆن کولتووری ئێمە کولتووری دەسەاڵت و ڕژێمە زاڵەکانە. نە باسی خەڵک دەکرێ و نە هی سەرهەڵدان، هی ئامانجەکانی با هەر بوەستێت .بێبڕانەوە، لە دەسەاڵت و خەلیەفەی خودا دەدوێین، هاوکاتی لە بیرکردنی تەواوەتیی مافەکانی هاواڵتیان. حووریە :ئەوە ڕاستە کە بۆ بینینی ئەم زیادە دەگمەنانەی مێژووی عەرەبەکان ،دەبێ وردییەکی گــەورە و بەهرەی خوێندنەوەی
تێکدەرانەت هەبێت .فێرقەکانی باتنییە لە قوتابخانەکان ناگوترێنەوە .مادامیش پۆلیسی نهێنی لە زانکۆکان ڕاوڕاوێنیەتی، تەنانەت ناویشیان ناهێنرێت. ئــەدۆنــیــس :قیرمەتیەکان نوێنەری بانگی یەکسانی ،بەشینەوەی سامان و شــەڕ دژی فەقیری و هــەژاریــیــان دەدا. ئەوان پێشکەوتنخوازبوون و داکۆکییان لە سوسیالیسم دەکرد .لە بینینی ئەواندا ،تاک کاردەکات و بەشداریی خەماڵندنی گەنجینەی گشتی دەبێ .ئەم گەنجینەش پارە بە سەر مرۆڤەکاندا دەبەشێتەوە ،هەر یەکە و بە پێی پێداویستییەکەی و هەر کەسە و بە پێی کارەکەی. حووریە :پێشەنگانی مارکسیسم .ئەمە سەرهەڵدانێکە دژی زیهنی عوسمان ،سێهەم خەلیفە ،کە زاوای پێغەمبەر بــوو و لە ڕادەبەدەر خێزانەکەی خۆی و ئومەوییەکانی داهاتووی دەوڵەمەند دەکرد. ئەدۆنیس :دەکــرێ بڵێین ئــەوان دژی بــەڕێــوەبــردنــی ئیسالمی دەسپێک ،واتــە ئیسالمی خەالفەت ،ڕاپەڕین. حــووریــە :عوسمان کە دوو جــار زاوای پێغەمبەر بوو ،کاتێ بووە خەلیفە خەڵکی لە بیرکرد .نوێنەری خودا لە سەر زەوی بوو بە کەسی هەرە نادادپەروەر. ئەدۆنیس :لەبەر ئەمەیە لە کار البرا و دواتر ساڵی ٥٦٥ی زایینی لە مەککە کوژرا. شۆڕش دژی عوسمان ڕاپەڕیوانی لە مەککە، کووفە و میسرەوە کۆکردەوە .ئەم شۆڕشە نوێنەری وشیارییەکی سیاسیی گــەورە و بزووتنەوەیەکی گەورەی ناڕەزاییە.
ذمارة ( )2٨4دوشةممة 201٦/2/22
4
پرۆفیسۆر د.تۆماس ڤیورتز (تایبەت بۆ ڕوانگەو ڕەخنە):
ملمالنێی نێوان سوننە و شیعە ملمالنێکی سیاسییە نەک مەزهەبی سازدانی :دارا عەبدولڕەحمان
د .تــــۆمـاس ڤــیورتـز: * ٢٠٠٤لــە زا ئەڵمانیا ماستەری نــکــۆی بامبێرگ لە لە فەلسەفە ،زانستی بواری ئیسالمناسی، س * ٢٠١٥لە زان یاسەت دا خوێندووە. کۆ دکتۆرای لە ئیس ی زیورخ لە سویسرا المنا س ی دا هێناوە. * لـــە ٢٠٠٩تــ ــا ٢٠١٥لە هەردوو زانکۆی بێرن لە سوی لە دانیمارک وانە سرا و زانکۆی ئاڕهوز ی گوتوەتەوە.ـ * چەندین بابەت لە وانە(:پــەرچە ی باڵوكراوەی هەیە کر تەفتازانی لە سەر ک داری ئیبن تەیمیە و ۆن عەرەبی ،٢٠١٣ئی سێپتی تەسەوفی ئیبن بن ح ەزم :ڕێنمویی خوایی و بەالڕێدابردن لە ل تیۆلۆژیای ئیسالم ەیەن مرۆڤەوە،٢٠١٤ چەمکەکانی زیــن لە چەرخی ١٤ک دا: ــد کاروکردەوە ،وێنا وبــوون ـەوە ،تیۆریای ی سەعدەدین تەفتا خەلق لە دانراوەکانی زانی دا .)٢٠١٦ * ئێستا لـــــە مامۆستای بواری زانکۆی ئازادی بەرلین ئیسالمناسیە. بەرواری چاوپێ کەوتن١٢/١٠/٢٠١٥ :
()٢-١ ڕوانگە و ڕەخنە :زۆرێك لە شارەزایان و چاودێران پێیان وابوو دوای «بەهاری عەرەبی» گروپە جیهادییەکان بەرەو پاشەکشە و پوکانەوە دەچن و سەرەنجام بە تەواوی کۆتایی بە دیكتاتۆریەت دێت، بەاڵم لە ئێستادا وەک دەبینرێت بارەکە تەواو پێچەوانەیە ،بەڵکو بەهێزتربوون و ڕۆژبەڕۆژیش مەترسیدارتر دەبن ،ئەم گەشەکردنەیان بۆچی دەگەڕێتەوە؟ چۆن ئەو پێشهاتانە ڕوندەکەیتەوە كە ئێستا لەم ناوچەیە ڕودەدەن؟ د.تۆماس ڤیورتز :گروپه جیهادییەکان ئەو گروپانەن کە سااڵنێکی دورودرێــژ شــەڕیــان لــە دژی هــەمــوو ئــەو ڕژێمە دیــکــتــاتــۆریــانــە کـــرد کــه بــە زۆری ڕێچکەیەکی سیکۆالرییان گرتبوەبەر. سااڵنێکی دورودرێژ تەواوی ئەو گروپانە لە ژێر چاودێریی ورد و بێبەزەییانەی دەزگا پۆلیسی و هەواڵگرییەکاندا ژیانیان بەڕێکرد ،بەجۆرێک کە ژمارەیەکی زۆریان لە زیندانەکان ئاخنران و دووچــاری ئەشکەنجە و کوشتن و بنچاوکردن بوونەوە .لەئاکامی ئەو هەلومەرجە پڕ توندوتیژییەدا؛ وردەوردە ئەو گروپانە ملیان بەرە و پەڕگیری و توندوتیژینا. گومانی تێدانییە زۆرێک لەو کەسانە وا لە ژیانی ڕابردووی خۆیان دەڕوانی ،کە جگە لە چرکەساتی پڕ نەهامەتی و زەلیلی و الوازیی شتێکی تر نەبووە بۆ یان ،بۆیە لە ئێستادا بە هەرشێوەیەک بووە دەبێت بکۆشن تا بۆ هەتاهەتایی ئەو ڕابردووە تاڵەی پێشوو تێپەڕێنن .بۆ ئەمەش پێیان وابوو کە تەنها لە ڕێی گەیشتن بە دەســەاڵتــەوە دەتوانن بەو ئامانجە بگەن .لـــە هەلومەرجێکی وادا بە هیچ شێوەیەک ناشێت و ناکرێت چاوەڕوانی ئەوە لە و گروپانە بکرێت کە میانڕەوانە هەڵسوکەوت بکەن ،یان ئامادەی سازان و ڕێکەوتن بن. هەڵبەت دەبێت لێرەدا ئاماژە بەوە بدرێت کە هەندێک الیەنی ئیسالمی سیاسی ،هیوا خوازن کە بتوانن بەدەر لە جیهاد لە ڕێی ترەوە بە ئامانجەکانیان بگەن .بــۆ سەرکردە و هەموو ئەوانەی کە لە بازنەی یەکەمی الیەنە جیهادییەکان دا کــاردەکــەن و سااڵنێکی دورودرێـــژ وەک ئــامــاژەیــپــێــدرا لــەالیــەن ڕژێمە سەرکوتکەرەکانەوە ئەشکەنجەدراون، هەروا کارێکی ئاسان نییە میکانیزمی کاریان لە جیهاد و شــەڕکــردنــەوە بۆ شێوازێکی تر بــگــۆڕن .لــە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە الیەنگر و ئەندامی تــازە دێنە ناو ڕیــزی گروپە جیهادییە جیاجیاکانەوە ،بە تایبەتی زۆرێک لەوانە پێشتر بە هۆی ترس و کۆنترۆڵی ڕژێمە دەسەاڵتدارەکانەوە؛ نەیان وێــراوە بە شێوەیەکی کرداری خۆ لە قەرەی ئەو گروپە جیهادیانە بدەن .هەموو ئەمانە لە ئێستادا بەشێوەیەک لە شێوەکان لەو شەڕ و ڕوبەڕوبونەوانەدا کە لێرە و لەوێ ڕودەدەن بەشدارن .لــە ڕەوشێکی وادا کە دەوڵــەت واتــای ڕاستەقینەی خۆی لەدەستداوە و بەتەواوی توانا و بڕستی خۆ پاراستنی لێبڕاوە ،ئاساییە زەمینەیەکی لەبار بۆ گروپە جیهادییەکان بڕەخسێت و بەهێزتربن .دەتوانین بۆ ئەم دیاردەیە لێرەدا ئاماژە بە گروپی سوپای سوور(گروپی سوپای سوور :گروپێکی چەپی چەکداربوو کە لە ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٩٣لە ئەڵمانیای ڕۆژئاوا چاالکی لە دژی دەوڵــەت ئەنجامدەدا ،گەرچی حکومەتی ئەڵمانیای ڕۆژئـــاو ،وەک گروپێکی تیرۆرستی ناوی دەبردن ،بەاڵم ئەوان خۆیان بە گروپێکی کۆمۆنیستی مــەدەنــی چــەکــدار دەنــاســانــد)بــدەیــن، کە لە دژی دەوڵــەت دەستی بە کاری توندوتیژیکرد ،حکومەتیش بەهەمان
شێوە لە چوارچێوەی یاسادا؛ دەستی بــــــۆ بەکارهێنانی توندوتیژی برد و بەرەنگاریان بۆوە .بەکورتی دەمەوێت بڵێم :دەبێت گروپە جیهادییەکان باش لەوە تێبگەن کە دەوڵــەت چەند کراوە و پلوراڵیش بێت سەرەنجام دەبێت بە کردەی بەرگریکردن لەخۆی هەستێت. ڕوانگە و ڕەخنە :بەردەوام دەگوترێت لە ڕۆژهەاڵتی ناویندا گۆڕانکاریی گەورە بەڕێوەیە،ئایا ئەو الیەنە ئیسالمییانەی کە ئیسالم بە چارەسەر دەزانن؛ خاوەن پڕۆژەیەکی وان تا لەو گۆڕانکارییەدا لە پێگەیەکی گرنگدا ببینرێنەوە؟
ئیسالمی دەیەوێت لە ڕێی ئیسالمەوە شەرعییەت بەخۆی بــدات و هــەر لەو ڕێیەشەوە وردەوردە و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بـــەرەو دیکتاتۆرییەت ملدەنێت .بـــەم شێوەیە دەسەاڵتی سەربازی ئەو واڵتە توانی بە ئاسانی زۆرێک لە هێزه کۆمەاڵیەتیەکان یەکبخات و لە کودەتایەکدا کە تەواو پێچەوانەی دەستوری واڵت بوو( ،موحەمەد مورسی) سەرۆک لە دەسەاڵت البدات و تەواوی ئەم کردەیەش لە بەرگی خواستی گەلدا بخاتەڕوو .ئەگەرچی وەک دەبینرێت زۆر لە دژی حکومەتەکەی ئیخوان موسلیمین
قاهیرە(ئیخوان) بەو واتایە بێت کە ئیتر هەر دیدێکی سیاسیانەی پشتبەستو بــە ئیسالم بــایــەخــێــکــی ئـــەوتـــۆی نــابــێــت ،ئــەو دەرئەنجامە ڕاســت دەرناچێت .بــــە پێچەوانەی ئــەو تێڕوانینەوە الیەنە ئیسالمییەکان لە زۆر بــواری وەک بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کاری خێرخوازی و فریاگوزاری و پابەندبوون بە یاساوە ،خــاوەن ناو و ناوبانگێکی باشن ،خۆ ئەگەر الیەنە ئیسالمییەکان بتوانن هەموو ئــەم کــارە باشانەیان لــەگــەڵ بابەتی دەستاودەستکردنی دیــمــوکــراســیــانــەی دەســــەاڵتــــدا بە شێوەیەکی کرداری بەرجەستەبکەنەوە، و بــەشــێــوازێــکــی تــر مــامــەڵــە لەگەڵ هاونیشتمانییە ناموسوڵمان و مەسیحی و یەهودییەکانیان بکەن ،بەجۆرێک کە لــــــە تێڕوانینی کۆمەاڵیەتی خۆیاندا جێیەکی گرنگ و شیاویان پێبدەن، ئــەوا بێگومان دەتوانن لە سیاسەتی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا ڕۆڵێکی گرنگ و تەواوکەر بگێڕن. ڕوانگە و ڕەخنە :ملمالنێی مەزهەبیی نــێــوان سوننە و شیعە تــا دێــت لە نــاوچــەکــەدا زیــاتــر پەرەدەستێنێت، هــەروەک بە ڕوونــی ئەمڕۆ لە سوریا و ئێراق و یەمەن دەبینرێت ،لە داهاتوودا ئــەم ملمالنێیە بە کــوێ دەگــات؟ چی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت؟ خوێـــن یان دابەشبوونی زیاتر یاخود شیمانەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە هێشتا هەر لە ئارادایە؟ د.تۆماس ڤیورتز :لە زووەوە و بە دیاریکراوی لە ناوەڕاستی سەردەمی دەسەاڵتی دەوڵەتی عەباسییەوە؛ کە
دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوییەوە جارێکی تر بۆ بەرژەوەندی و مەبەستی سیاسی تایبەتی خۆیان پەنایان بۆ دابەشبونی نێوان هـــەردوو مەزهەبەکە بــردەوە، بە جۆرێک کە شیعە وەک الیەنگری سەفەوی و سوننەش وەک الیەنگری عوسمانی لە ناوچە جیاجیاکانی ئێراقدا کرانە خۆراکی گڕی ئاگری ملمالنێی نێوانیان .لــــە ئێستاشدا بەهەمان شێوە مەترسی تەقینەوەی ڕەوشەکە لە ئارادایە ،هەڵبەت گرفتەکە بۆخۆی و لە خۆیدا هیچ پەیوەندییەکی بە ئاینەوە نییە ،بەڵکو لە بنەڕەتدا ملمالنێییەکی سیاسی ئاشکرایە .دەبینین ئێستە ڕەوشێکی وا هاتۆتەئاراوە کە دەوڵەتی سعودییە سوننەکان لە دژی شیعە و ئێرانیش بە پێچەوانەوە شیعەکان لە دژی سوننە بەالی خۆیاندا کێش دەکەن. دەمەوێت زۆر بە ڕاشکاوی بڵێم هەر کات ئەو الیەنە هەرێمیانە کە ئەمڕۆ ڕۆڵی سیاسی کارا دەگێڕن لە نێوان خۆیاندا پێکهاتن و توانیان لەسەر شێوازی کار و ڕۆڵیان لە هەرێمەکەدا ڕێکبکەون، ئەوا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ناکۆکی نێوان سوننە و شیعەش خاودەبێتەوە و پێکەوە ژیانی ئەشتیانەش بە دوای خویدا دەهێنێت. ڕوانگە و ڕەخنە :وەک هۆکارێک بۆ ئەو ملمالنێ مەزهەبییەی نێوان سوننە و شیعە کە بەم ئاستەی ئەمڕۆ گەیشتووە، زۆرجار دەگوترێت لە ئیسالمدا ڕیفۆرم ئەنجامنەدراوە ،بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم تێزە ئەوە دەخرێتەڕوو کە ئەمڕۆ لە هەردوو مەزهەبەکەدا هیچ ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز نابینرێت تا بەرەنگاری ڕەوتی تــونــدڕەوی ببێتەوە .ئــایــا شکستی ڕیفۆرمخوازان هۆکارە کە ئەم ملمالنێ مەزهەبیە تێناپەڕێنرێت؟ یــان چۆن دەکرێت موسوڵمانەکان لەو ملمالنێ مەزهەبییەی یـــەخەی گرتوون دەربچن؟ د.تۆماس ڤیورتز :گەر لێرەدا جیاوازیی بیروڕا پەیوەستبێ بە بواری پەرستش و پرسیاری تیۆلۆژییەوە ،بەجۆرێک کە لە چوارچێوەی پرسی ناوخۆیی ئاین دەرنەچێت ،بێگومان ئەو جیاوازییانە شتێکی ئاسایین و هیچ مەترسییەکیان نییە .لێرەدا بابەتی دیالۆگی نێوان مەزهەبە ئاینییەکان ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە سەرکردە ئاینییەکانەوە .دەبینین لە ئاینی مەسیحیدا بە هەمان شێوە پێکەوەکارکردن و هەماهەنگیی نێوان هەردوو مەزهەبی کاسۆلیک و پڕۆتستانتی لە سااڵنی پێشوودا بەهێزتربووە ،گەر لەگەڵ ١٠ساڵی ڕابــردوودا بەراوردێک بکەین .گەر ئەمڕۆ میکانیزمی مەسیحی/ ڕۆژئــاوایــی بە بــەراورد لەگەڵ جیهانی ئیسالمی لـــــــە چــارەســەرکــردنــی ئاشتییانەی گرفتە مەزهەبییەکاندا ئەنجامی باشی بەدەستهێنابێت ،نابێت زیــاد لــە پێویست بــە شــان و بــااڵی بـــابەتی ڕیفۆرمی ئاینی دا هەڵبدرێت.
هەر کات ئەو الیەنە هەرێمیانە کە ئەمڕۆ ڕۆڵی سیاسی کارا دەگێڕن لە نێوان خۆیاندا پێکهاتن و توانیان لەسەر شێوازی کار و ڕۆڵیان لە هەرێمەکەدا ڕێکبکەون ،ئەوا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ناکۆکی نێوان سوننە و شیعەش خاودەبێتەوە و پێکەوە ژیانی ئەشتیانەش بە دوای خویدا دەهێنێت د.تۆماس ڤیورتز :کۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی میسر لــە حوکمڕانیدا شکستیخوارد و نەیانتوانی وەک پێویست جێی کەسانی سیاسیی سیکۆالر لە حکومەتەکەیاندا بــکــەنــەوە ،ئەمەش سەرەنجام ئەو ترس و دڵەڕاوکەیەی بەهێزتر کــرد کــە دەگــوتــرا پارتێکی
قــســەدەکــرێــت ،بــەاڵم ئــەوە هیچ لەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە ئیسالم و ڕێسا کۆمەاڵیەتییەکانی لە ناو کۆمەڵگەکانی ڕۆژهــەاڵتــی نــاوەڕاســت و ڕێکخراوە نا ئیسالمییەکاندا گرنگیی تایبەت بە خۆیان هەیه .بۆیە گەر وا بیربکرێتەوە گوایە شکستپیهێنانی ئیسالمییەکانی
کۆتایی بە ملمالنێی سیاسی لەسەر دەسەاڵت هات و سەرەنجام خەالفەتی فاتمی دەســەاڵتــی خــۆی چەسپاند، ماوەیەکی دورودرێــژ هیچ ملمالنێیەکی بــەرچــاو لە نێوان سوننە و شیعەدا بەدینەکرا ،بەاڵم دواتر لە الیەن هەردوو
ڕاستە ڕیفۆرمی ئاینی لەگەڵ خۆیدا بڕێکی بەرچاو لە ئەقاڵنییەتی خزاندە ناو دیبەیتی ئاینی مەسیحییەوە ،بەاڵم هەر ئەویش بە دیاریکراوی ئەندازەیەکی زۆر لە توندوتیژی و شەڕوشۆڕی خوێناوی دورودرێژی بەدوای خۆیدا هێنا ،بۆ نمونە لە واڵتێکی وەک سویسرا ئەم حاڵەتە تا
سەدەی ١٩درێژەی کێشا کە لە مێژوودا بە شەڕی (سۆندەر بوند) ناسراوە. ڕوانــگــە و ڕەخــنــە :هــــەروەک لە میدیاکاندا دەبینرێت داعش لە هەموو ئەو شوێنانەدا کە دەستیانبەسەردا دەگرێت، هەڵدەستێت بە خاپورکردنی شوێنە دێرین و پیرۆزەکان ،چ پەیامێک لە پشت ئەو کردانەوەیە؟ میدیاکان لە گەیاندنی ئەو پەیامەی داعش دا بە مەبەست یان بێمەبەست کام ڕۆڵە دەگێڕن؟ د.تۆماس ڤیورتز :گەرچی خاپورکردنی شوێنەوارە دێرینەکان بۆ خۆی کارێکی دڕنــدانــەیــە ،بــەاڵم دەبێت چاودێرانی ئەوروپی ئەوە لــــە یاد نەکەن کە کردەی ڕیفۆڕمی ئاینی لە سەرەتادا چەندین وێنە و سیمبوڵی پیرۆزی کاسۆلیکی
گەر وا بیربکرێتەوە گوایە شکستپیهێنانی ئیسالمییەکانی قاهیرە(ئیخوان) بەو واتایە بێت کە ئیتر هەر دیدێکی سیاسیانەی پشتبەستو بە ئیسالم بایەخێکی ئەوتۆی نابێت، ئەو دەرئەنجامە ڕاست دەرناچێت خاپورکرد ،هــەروەک ئــەوەی لە ساڵی ١٥٢٨دا لە شاری «بێرن» ڕویدا ،کاتێک ســەرجــەم پەیکەرەکانی «کەنیسەی میونستەر»خاپورکران ،لە ساڵی ١٩٨٦ دا پارچە و پاشماوەی ئەو پەیکەرە خاپورکراوانە بۆ جارێکی تر لە ژێرخانی کەنیسەکەدا دۆزرانەوە .بێگومان ئەوەی داعش بەر لە هەر شتێک مەبەستیەتی، نیشاندانی هێز و دەسەاڵتییەتی ،دەبینین لە تێکشکاندنی وێنە و سیمبۆڵەکانی کەنیسەی کاسۆلیکیشدا ،ڕیفۆرمکارانی ئەو کاتەی ئەوروپا ،نیشاندانی دەسەاڵت لەدەستدانی کەنیسە و لە بەرامبەریشدا پیشاندانی بەهێزیی دەسەاڵتی خۆیان زۆر بەالوە گرنگ بوو .لـــــەم پەیوەندییەدا داعشیش بەدڵنیاییەوە گەرەکییەتی هێزو دەسەاڵتی خۆی بەجۆرێک پیشانی ڕۆژئـــاوا بـــدات ،کــە ئــەو تــا ئــەوپــەڕی خاوەنی هێز و توانایە و ڕۆژئـــاوا لە بەرامبەر ئەودا تا بڵێی الوازە و هیچی لــەدەســت نــایــە .هـەڵبەت بــۆ داعــش ئەنجامدانی کاروکردەی توندوتیژی لەم جۆرە ئاسانترە تا لە بەرەکانی جەنگدا بــەکــردەیــی سەرکەوتنێکی ســەربــازی ڕاستەقینە تۆماربکات .لـــە ئاستی ناوخۆیی ڕێکخراوەکەشدا دەیەوێت بە ئەنجامدانی ئەو کردە توندتیژیانە تواناو هێزی دەوڵەتەکەی بخاتەڕوو. بەرواری چاوپێکەوتن١٢/١٠/٢٠١٥ :
ذمارة ( )2٨4دوشةممة 201٦/2/22
پرۆفیسۆر د.تۆماس ڤیورتز (تایبەت بۆ ڕوانگەو ڕەخنە):
چاوەڕوانناکرێت ئەزهەر گوتارێکی نوێ و هیومانی لەناو ئیسالمدا بەرهەمبێنێت سازدانی :دارا عەبدولڕەحمان ()٢-٢
د .تــــۆمـاس ڤــیورتـز: * ٢٠٠٤لــە زا ئەڵمانیا ماستەری نــکــۆی بامبێرگ لە لە فەلسەفە ،زانستی بواری ئیسالمناسی، س یا * ٢٠١٥لە زان سەت دا خوێندووە. کۆ دکتۆرای لە ئیس ی زیورخ لە سویسرا المناسی دا هێناوە. * لـــە ٢٠٠٩تــ ــا ٢٠١٥لە هەردوو زانکۆی بێرن لە سوی لە دانیمارک وانە سرا و زانکۆی ئاڕهوز ی گوتوەتەوە.ـ * چەندین بابەت لە وانە(:پــەرچە ی باڵوكراوەی هەیە کر تەفتازانی لە سەر ک داری ئیبن تەیمیە و ۆن سێ پت ی تەسەوفی ئیبن عەرەبی ،٢٠١٣ئیبن ح ەزم :ڕێنمویی خوایی و بەالڕێدابردن لە ل تیۆلۆژیای ئیسالم ەیەن مرۆڤەوە،٢٠١٤ چەمکەکانی زیــن لە چەرخی ١٤ک دا: ــد کاروکردەوە ،وێنا وبــوون ـەوە ،تیۆریای ی خ ەل ق لە دانراوەکانی سەعدەدین ی * ئێ تەفتازان دا .)٢٠١٦ ستا لـــــە مامۆستای بواری زانکۆی ئازادی بەرلین ئیسالمناسیە. بەرواری چاوپێ کەوتن١٢/١٠/٢٠١٥ :
دیـــدی ســۆفــیــانــە دەتــوانــێــت زۆر بــەبــاشــی بـــەڕوی ئــەو دابەشکارییە دوو جــەمــســەریــیــەی(خــێــر و شــەڕ) دا بــوەســتــێــتــەوە کــە وەهــــابی و سەلەفییەکان بۆ دنیای دەکەن چاوەڕوانناکرێت ئەزهەر گوتارێکی نوێ و هیومانی لەناو ئیسالمدا بەرهەمبێنێت ڕونگە و ڕەخنە :بەهۆی هەڕەشەکانی داعشەوە ،کورد یاخود پێشمەرگە ،و تەنانەت گەریالکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوون بەو الیەنەی کە واڵتانی ئــەوروپــا و ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئــەمــریــکــا بــە ئــاشــکــرا پــەیــوەنــدیــی دۆستانەیان لەگەڵدا تۆکمەبکەن .ئایا ئەم لێکنزیکبوونەوەیە تەنها چارەسەرێکی کاتییە کە لە ناچاریدا پەنای بۆ براوە و بەنەمانی هــەڕەشــەی داعـــش ئەم دۆستایەتییە کۆتایی دێت؟ یان دەکرێت ئەم لێکنزیکبوونەوەیە بە هەندوەربگیرێت و وەک دانپیانانێکی ڕاستەقینە بە ڕۆڵی کورد لە ناوچەکەدا بخوێنرێتەوە؟ د.تۆماس ڤیورتز :پێم وایە پشتگیری رۆژئــــاوا بــۆ کــوردەکــان لــە ئێستادا دەگـــوزەرێـــت ،دەکــرێــت تەنها نــاوی هاوپەیمانییەتێکی تاکتیکی کاتیی کورتخایەنی لێبنرێت ،چونکە هیچ کەس لە ڕۆژئاوادا نایەوێت پشتیوانی لە دەوڵەتێکی کوردی بکات و بارودۆخی سیاسی ناوچەکە لەوەزیاتر ئاڵۆزتر بکات. ڕوانــگــە و ڕەخــنــە :دوای هەرەسی ئیمراتۆریەتی عوسمانی زیاتر لە ٣٥ ملیۆن کــورد دور لە خواستی خۆیان بەسەر چەند دەوڵەتێکدا دابەشکران، دەبینین ئەمڕۆ باسوخواسی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان وەک بابەتێکی بـــەرچـــاو کــەوتــوەتــە ڕۆژەڤــــــەوە و تاوتوێدەکرێت ،بۆچی هێندەی کات خایاند تا ئەمڕۆ بکرێت ئەو بابەتە وا بە گرنگییەوە باسبکرێت؟ د.تۆماس ڤیورتز :سیاسەتمەدارانی ڕۆژئــاوایــی چۆنییەتی دابەشکردنی دەســەاڵتــی سیاسی پــاش دەوڵــەتــی عــوســمــانــیــیــان تــــاڕادەیــــەک بـــەالوە پەسەندبوو .ئەوکاتە ئەوان زیاتر ئەوەیان بەگوێی کوردان دا دەدا ،کە پێویستە هەوڵبدەن خواست و ئامانجەکانیان لە چوارچێوەی مافی کلتوری ئۆتۆنۆمی دا لە ناو سنوری هەریەک لەو واڵتانەی تیایدا دەژین دەستەبەربکەن .بــەاڵم لە ئێستادا ئەوە ڕونتر دەکەوێتە پێشچاو کە ئێراق و سوریا وەک دوو دەوڵەتی نەتەوەیی زۆر بە دەگــمــەن دەتوانن ئایندەیەکیان لە ناوچەکەدا هەبێت. لێرەوە وردەوردە شیمانەی چێبوونی دەوڵەتێکی کــوردی یاخود هیوابوون بەوە کە دەشێت دەوڵەتێکی لەو جۆرە لە الیەن ڕۆژئاواوە پشتیوانی لێبکرێت، زیاتر دێتەڕۆژەڤەوە ،دەبێت ئەو ڕاستییە باش لەبەرچاو بگیرێت کە دروستبوونی دەوڵەتێکی نەتەوەیی نوێ لە مڕۆدا پێویستی بە هــاوکــاری و پشتیوانی دەوڵەتانی دراوسێیە بە تایبەتی لە بواری ئابوریدا .دەتوانم بڵێم تەنها ئەگەر سەرچاوە و دەرامەتەکانی وەک نەوت و ئاو و زەوییە کشتوکاڵییە بە پیتەکان و دەروازە ئاوییەکان بە شێوەیەکی گونجاو دابەشبکرێن یاخود دەوڵەتەکانی دەڤەرەکە بەشێوەیەکی دادوەرانە لەسەر ئاڵوگۆڕی ئەو سەرچاوە و دەرامەتانە پێکبێن ،نــاوچــەکــە و کــوردســتــان دەتوانن لە داهاتودا گەشەی ڕاستەقینە بەخۆیانەوە ببینن. ڕوانگە و ڕەخنە :بە وردبوونەوە لەگشت ئەو قەیران و شەڕ و گۆڕانکاریانەی
لەم ناوچەیەدا ڕوودەدەن ،ئایا سنورە کۆنەکانی ڕۆژهــەاڵتــی ناوین بە کوێ دەگەن؟ تا چەندی تر مۆدێلی کۆڵۆنیالی دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بووەستێت؟ د.تۆماس ڤیورتز :هــەروەک پێشتر وتم سایکسپیکۆ بۆ مــاوەی سەد ساڵ سنورەکانی ناوچەکەی ڕەنگڕێژ کردووە، هەڵبەت بەردەوامیی ئەم ســــــنورانە ڕاستەوخۆ گرێدراوی خواست و ویستی دەسەاڵتە دیکتاتۆریە سەرکوتکەرەکانە، بـــێ هیچ گومانێک ئەو سنورانەی کە چاوەڕوانی بەرجەستەکردنی ئاشتی و تەبایی ناوچەکەیان لێدەکرێت ،دەبێت بە فۆڕمێکی جیاوازتر لە ئێستا ناوچەکە دابڕێژدرنەوە ،کە ئەمەش بۆ خۆی هەروا کارێکی ئاسان نییە. ڕوانــگــە و ڕەخــنــە :شاراوەنییە کە دەســتــەواژەی «ڕابـــردوو» بۆخۆی لە جیهانی ئیسالمی دا خاوەن سیحرێکی
کە لە بەرایی ئیسالمدا بەڕێوەچوون هەتا ڕۆژگاری ئەمڕۆش جێی تێڕامان و سەرسوڕمانی زۆرێک لە مێژوونوسان و کەسانی گرنگیی پێدەری ئەم بوارەیە، بــە جــۆرێــک کــە خــەالفــەتــی عەباسی وەک منارەیەکی پرشنگداری ژیــاری و فراژوبوونی کلتوری و لێبوردەیی دەبینن. گەرچی ئەم پرشنگداری و شکـــۆیە لە خەیاڵ و هــزری موسوڵمانەکاندا بەرجەستەبووە ،بــەاڵم ئــەمــڕۆ کەس ناتوانێت بزانێت کە داخۆ بەڕاستی ژیان لەو سەردەمەدا هێندە بەو ڕادەیــە لە سەروەری و خۆشگوزەرانی لێوانلێوبووە. تەنانەت (سەالحەدینی ئەیوبی) توانی ئۆردوی تەواوی ئەو مەسیحیانە بشکێنێ و پەرتەوازەبکات ،کە لە ڕۆژئــاواوە بۆ ناوچەکە هاتبوون .بەاڵم ئەوەی لێرەدا ڕونە ئەوەیە کە ئەو سەردەم و قۆناغانە بەسەرچوون و ئێستە ئێمە لە دەورانێکی
ڕوانگە و ڕەخنە :گەر کەمێک زیاتر لەسەر ئــەم بابەتە بووەستین ،چۆن دەکرێت ئــەو گیرۆدەبوونەی جیهانی ئیسالمی بە ڕابـــردووەوە تێپەڕێنرێت و لە جێیدا تێڕوانینێکی کۆمەاڵیەتی هــاوچــەرخ بــۆ ئیسالم بەرهەمبێت؟ یاخود ڕاشکاوانەتر :ئایا ئیسالم بۆ ئەم سەردەمە شتێکی وای پێیە تا بتوانێت بە مرۆڤایەتی ببەخشێت؟ د.تۆماس ڤیورتز :خودپەسندی بۆ خۆی بەو واتایە دێت کە بەتەنها لە خەمی خۆت و خێزان و خێڵەکەتدابیت، بەهەمانشێوە ئــەو ئاڕاستەیەیە کە ســەرەنــجــام مـــرۆڤ بــــەرەو گــێــژاوی گەندەڵیی پەلکێشدەکا ،لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهــەاڵتــی ناوینیشدا دەبــێــتــە ئەو بەربەستە گەورەیەی کە بەهیچ شێوەیەک بوار نادات تا سیستمێکی کۆمەاڵیەتی و ئابوری تۆکمە لە واڵتدا بونیادبنرێت،
دەکرێت تەنها ناوی هاوپەیمانییەتێکی تاکتیکی کاتیی کورتخایەنی
لێبنرێت ،چونکە هیچ کەس لە ڕۆژئاوادا نایەوێت پشتیوانی لە دەوڵەتێکی کوردی بکات و بارودۆخی سیاسی ناوچەکە لەوەزیاتر ئاڵۆزتر بکات تایبەتە ،هەر بۆیە زۆرجــار دەگوترێت جیهانی ئیسالمی گیرۆدەی گەڕانەوەیە بۆ ڕابردوو ،بەبۆچوونی تۆ ئەم ئالودەبوونە بە ڕابردووەوە بۆچی دەگەڕێتەوە؟ د.تۆماس ڤیورتز :هەموو ئەو واڵتانەی کە ئەمڕۆ بە واڵتانی ئیسالمی ناودەبرێن بە جۆرێک لە ڕابردووی خۆیان دەڕوانن کە پێشان لە سیاسەتی جیهانیدا خاوەن پێگە و شوێنگەیەکی باشتربوون لە ئێستە .هەموو ئەو فتوحاتە ئیسالمیانەی
تـــردا دەژیـــن .لـــەم پەیوەندییەدا ئەگەرچی دیاریدەیەکی وا بۆ خۆی جێی داخە ،بەاڵم خواست و خولیای گەڕانەوە بۆ ڕابردوویەکی وا شتێکی چاوەڕوانکراوە و سەیر نییە .بە بۆچونی من وا باشە لە ئێستادا موسوڵمانەکان زیاتر لە بیری چۆنییەتی باشکردنی ڕەوشــی هەنوکەییاندابن بەجۆرێک کە گەشبینانە لە داهــاتــوو بــڕوانــن و نەکەونە داوی گەڕانەوە بۆ ڕابردوەیەک کە تێپەڕیوە.
گەر تەسەوف بتوانێت زیاتر بێتە ناو ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەوە و خۆی لەوە قوتاربکات کە بە تەنها لە بازنەی زنجیرە داخراوەکانی زیکردا خۆی قەتیسبکات، بێگومان دەتوانێت هەنگاوی گەورە بنێت
وا لــەو کۆمەڵگایانەدا ڕەنگڕێژبکات کە نەکرێت بە ئاسانی بە هــاوردەی ڕۆژئاوایی خەوشداربکرێت. ڕوانـــگـــە و ڕەخـــنـــە :زانــکــۆکــانــی ڕۆژهــەاڵتــی ناوین پــڕن لە سەنتەر و پەیمانگا و کۆلیژی تایبەت بە خوێندنی ئیسالمی ،ئــەم سەنتەر و کۆلیژانە زۆربەی جار بەوە تۆمەتباردەکرێن کە ناتوانن هیچ گوتارێکی نــوێ لەسەر ئیسالم بەرهەمبێنن ،لــە ڕەوشێکی وادا دەتوانرێت چاوەڕوانی گوتارێکی هیومانیستیانە لەو سەنتەرانە بکرێت؟ یاخود چۆن دەتوانرێت گوتارێکی لەو جۆرە بەدەستبێت؟ د.تــۆمــاس ڤیورتز :دەبێت لێرەدا بەڕاشکاوی بڵێم کە شارەزایی و ئەزمونی کە وێنەیەکی گشتگیر و ئامادەییەکی کەسی من لە سنوری زانکۆی ئەزهەر سەرتاپا و بەردەوامی هەیە ،دەکرێت تێناپەڕێت ،لە سەنتەرێکی وەک دەزگای زیاتر چاوەڕوانی دڵدانەوە وهاوکاریی ئەزهەریشدا بێ تێڕامانی زۆر ئەتوانم لێبکرێت تا ئەوەی لە ڕاڤە و تەفسیرە شــەرعــی و فیقهییەکان چــــاوەڕوان دەکرێت ،بۆ نمونە ئەوەی کە لە بوارە جیاجیاکانی خێزان ،ژنخوازی ،بازرگانی یاخود جەختکردنەوەی بـــەردەوام لە سەر بەئەنجامگەیاندن و الیەنی غەیبی پەرستشەکان بەرچاودەکەوێت ،ئەمە جگە لە خستنەڕوی بابەتەکانی قیامەت، قــەدەری مرۆڤ و کــردەی خەلق ،وەک کۆمەڵێک ڕاستی و فاکتی نەگۆڕ و پڕ لە دڵنییایی .لێرەوە گەر تەسەوف بتوانێت زیاتر بێتە ناو ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەوە و خۆی لەوە قوتاربکات کە بە تەنها لە بازنەی زنجیرە داخراوەکانی زیکردا خۆی قەتیسبکات ،بێگومان دەتوانێت هەنگاوی گەورە بنێت .دیدی سۆفیانە کە لە بنچینەدا خۆ لە جەختکردنەوەی ڕاشکاوانە لەسەر تاکوتەنهایی تاکە بڵێم کە ناکرێت چاوەڕوانی بەرهەمهێنانی خوایەک دەبینێتەوە ،دەتوانێت زۆر گوتاری نوێ بۆ ئیسالم بکرێت یاخود بەباشی بــەڕوی ئەو دابەشکارییە دوو گوتاری هیومانستیانە جێگەیەک بگرێت .جەمسەریەدا(خێر و شەڕ) بوەستێتەوە ڕوانگە و ڕەخنە :پێت وایە «ئیسالمی کــە وەهــــابی و سەلەفییەکان بۆ سۆفییانە/ئیسالمی عیرفانی»بتوانێت دنیای دەکەن ،بە جۆرێک لە باتی ئەو بــەشــێــوەیــەک لــە شــێــوەکــان ببێتە دابەشکاریە ،هەموان متمانە بە تاکە یەک وەاڵمـــدەرەوەی هەندێک لە ئاریشە و خواوەند بکەین چ لە-ڕۆژهەاڵت یان لە کێشەکانی ئەمڕۆ؟ ئیسالمێکی وا تا ڕۆژئاوا -موسوڵمان یان مەسیحی! چەند دەتوانێت لە بونیادنانی کردەی بەرواری چاوپێکەوتن١٢/١٠/٢٠١٥ : دادوەریی کۆمەاڵیەتیدا بەشداربێت؟
پێم وایە پشتگیری رۆژئاوا بۆ کوردەکان لە ئێستادا دەگوزەرێت،
هـــەڵبەت بونیادنانی سیستمێکی سەرکەوتووی ئابوری لە دنیای مۆدێرندا تا ئەوپەڕی گرنگه .لەوانەیە ئیسالم خۆی بەتەنها ئەو توانایەی هەبێت کە بەڕووی کــردەی خودپەسندیدا بووەستێتەوە، ئەمە جگەلەوەی کە وەک ئاینێک لەو کۆمەڵگەیانەدا خــاوەنــی جــۆرێــک لە شەرعییەت و کاریگەریی تایبەتە ،کە ئەمەش وادەکــات سەرەنجام بتوانێت بناغەی سیستمێکی مەدەنی یاسایی
د.تـــۆمـــاس ڤــیــورتــز :ئیسالمێکی سۆفیانە ،دەکرێت بەو دیاردەیە بچوێنرێت کە لە سەدەی ()١٩وە لە مەسیحییەتدا بە (ڕێنموویی ڕۆحیی) ناسراوە کە لە الیەن خۆیەوە هەوڵدەدات لە سۆنگەیەکی بااڵو سێنترالەوە بەشوێن ئەو وەاڵمانەدا بگەڕێت کــە ڕاســتــەوخــۆ پەیوەستن بــە پــرس و گرفتە جــۆراوجــۆرەکــانــی ژیانەوە .هەڵبەت دلۆڤانیی خواوەندێک