) من لەجەنگدام لەگەڵ خۆم ( جاک دریدا
چاوپێکەوتنی گۆڤاری لۆمۆندی فەڕەنسی ساڵی ٢٠٠٤لەگەڵ فەیلەسوف جاک دریدا دیالۆگ :جان بیرنبوم وەرگێڕانی لە فەڕەنسیەوە :مصطفى السبلني وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە :دیاری چالک
لە هاوینی ساڵی ٢٠٠٣وە تۆ ئامادەیی زیاترت هەبووە لەهەموو کاتەکانی پێشووتر .لەوەش زیاتر بڵاوکردنەوەی چەندین پەرتووک ،و بەجیهاندا گەڕایت بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەکاندا کە بۆ کارەکانت بەسترابوون لە لەندنەوە بۆ قلمریە و لەوێشەوە بۆ پاریس پاشان لەم ماوەیەدا بۆ ڕیودی جینیرۆ هاوتەریبی ئەمانەش فیلمی دووەم لەسەر ڕەوتی تۆ بەکۆتا گەیشت لەژێر ناونیشانی ) دریدا ( لە دەرهێنانی ئامی کۆفمان و کیربی دیک ،لەدوای
فیلمی یەکەم کە جوانترین فیلم بوو لەژێر ناونیشانی ) دریدا لە شوێنێکی تردا ( لە دەرهێنانی صفاء فتحی لە ساڵی ، ٢٠٠٠ئەمەو چەندین گۆڤار ژمارەی تایبەتیان لەبارەی تۆوە دەرکردووە بەتایبەتی گۆڤارە ئەدەبی و ئەوروپیەکان ،هەروەها کۆکراوەیەک لەبارەتەوە لە ( ( cahiers de I’herne کە دەوڵەمەندە بە ئایدیای نوێ ،چاوەڕێی دەرچوونی دەکەین لە پایزدا ... ئەم کارانە زۆر زۆرن بۆ ساڵێک لەگەڵ ئەوەشدا تۆ ئەوە ناشاریتەوە کە ....... وەک ئەوە بیڵێ کە خۆی هەیە ،من توشی نەخۆشیەکی کوشندە بووم ● ، ئەمە ڕاستە ،لەژێر چارەسەرێکی قورس و قێزەون ....بەڵام با واز لەمانە بێنین ،ئەگەر ئەتەوێ ،ئێمە نەهاتوینەتە ئێرە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی ....تەندرووستی ،تایبەتبێ یان گشتی باوابێ ...بالەم چاوپێکەوتنەدا کەمێک بگەڕێینەوە بۆ کتێبی سێبەرەکانی ● مارکس ) گالیلیە ، ( ١٩٩٣کتێبێکی بنچینەیی ،کە نوێنەرایەتی کایەیەکی ئایدیای نوێیە ،هەر هەمووی خراوەتە خزمەتی بابەتی دادی داهاتووی هاتوو ،دەستپێدەکات بەم نێردراوە مەتەڵ ئامێزە " :کەسێک ،من یان تۆ ، یەتە پێشەوەو دەڵێ :لەکۆتاییدا ،ئەمەوێ فێربم چۆن بژیم " .ئەمڕۆ ،دوای بەسەرچوونی دە ساڵ بەسەریدا ،لەکوێدا خۆت دەدۆزیتەوە بەرامبەر بەم ئارەزووە بۆ ناسینی ژیان ؟ بابەتەکە بەشێوەیەکی تایبەتی پەیوەستە بە پرسیار دەربارەی " ● نێونەتەوەیی نوێ " ،ئەمە پرسیارێکە سەرنووسێکی ناوەکی پێکدێنێ و بزوێنەرێکی سەرەکی بۆ نووسینی کتێبێک دەبێت .دەربارەی جیهانی بوون ) کۆسمۆبۆلیتی ( ،وە دەربارەی هاوڵاتی کە پەیوەستە بە جیهانەوە بەگشتی وەک یەک دەوڵەتی نێونەتەوەیی ....ئەم کتێبە ئەکەوێتە پێش هەموو داواکاریە بەپەلەکان بۆ جوڵانەوە ی یەکتایی جیهانی دژ بە نیو لیبرالیە ،من باوەڕم بەو داواکاریانە یە ،لەم ڕۆژگارانەدا وادێتە بەرچاو کە باشتربێ لەوەی پێشتر هەبوو ...ئەوەی من ناوزەندی دەکەم بە نێونەتەوەیی جیهانی نوێ ،ئەوە دەیسەپێنێ بەسەرمانا ،وەک پێشتر ووتم لە ساڵی ١٩٩٣دا ،
ژمارەیەکی زۆر لە گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕ لە یاسای نێونەتەوەیی ،وە لەو ڕێکخراوانەدا کە کاروباری جیهانی بەڕێ دەکەن ) بۆکسی پارەی نێونەتەوەیی ،ڕێکخراوی بازرگانی نێونەتەوەیی ،کۆمەڵەی هەشت نەتەوە پیشەسازیەکان ،هتد ..بەتایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ،کە دەبێ بەلیەنی کەمەوە گۆڕانکاری بکات لە بڵاوکراوەکەیدا ،و لە داڕشتنەکەیدا ، لەهەموو ئەمانەش گرنگتر ئەبێ کۆبونەوەکانی لە شوێنێکی زۆر دوور .لەنیۆیۆرک ببەستێ (.. هەرچۆنێک بێت ،سەبارەت بەو دەستەواژەیەی باستکرد لە پرسیارەکەتدا )لەکۆتاییدا فێربین چۆن بژین ( دوای ئەوەی کە پەرتووکەکە بەکۆتا هات بەمێشکمدا تێپەڕی ..لەسەرەتادا ،دەستەواژەکە بە ڕاستی دەسوڕایەوە بەدەوری واتا زانراوو بەربڵاوەکەیدا .کەواتە فێری ژیانبە ،واتای پێگەیشتن دەبەخشێ ،هەروەها واتای برەودانی کلتوریش ..وە لەوانەیە ،ڕوبکەیتە کەسێک و پێی بڵێی :ئەمەوێ فێری ژیانت کەم ،ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ ، ئەگەر هاتوو بە دەنگێکی هەڕەشە ئامێز بوترێ ،ئەمەوێ درووستتکەم ، یان ڕاتبێنم یان دەستەمۆتکەم ..بەڵام لەدوای ئەمەوە ،تەموو مژاوی واتاکان و جۆراو جۆری مەبەستە ناوەکیەکان بۆم بووە لیەنێکی پۆزەتیڤ ، چوونکە ئەم دەستەواژەیە کرانەوەیە لەبەردەم پرسیارێکی قورستردا :کە بژین ،ئایا ئەمە کردەیەکە بتوانرێ فیری ببی و فێری بکەیت ؟ ئایا ئەتوانین فێرببین ،لەڕێگەی سیستمێکی زانیاریەوە یان لەرێگەی کردەیەکی ئاسایی ،لەرێگەی تاقیکردنەوەیەکی ژیاوی یان تاقیکردنەوەی نۆڕنگی ،ئایا دەتوانین فێرببین ژیان بەشیوەیەکی باشتر وەرگرین ؟ فێری ئەوەببین ژیان دوپاتکەینەوە نەوەک ڕەتی کەینەوە ؟ بەم شێوەیە ،لەسەرانسەی هەر پەرتوکێکدا ،ئەم دڵەڕاوکێیە دەنگدەداتەوە دڵەڕاوکێ ی لەپێشینە و مەرگ ...ئەم کردەیە لە یەک کاتدا بارگرانی دەخاتە ئەستۆی باوان کاتێک پرسیارێک ئاڕاستەی مناڵەکانینان دەکەن :کەی بەرپرسیار دەبی ؟ لەکۆتاییدا چۆن وەڵامدەدەیتەوە دەربارەی واتای ژیانت ،وە چۆن ناوت دەخەیتە ڕوو بۆ ئەوانیتر ؟
زۆر باشە بۆ ئەوەی یەکسەرە وەڵامی پرسیارەکانت بەمەوە بەبێ پێچوپەنا ،من ،هێشتا فێرنەبووم چۆن بژیم .هەرگیز فێری ئەوە نەبووم .... کاتێک کەسێک فێردەبێ چۆن بژی ،واتای فێرببێ چۆن بمرێ ،مردنی مسۆگەر بەهەند وەرگرێ ،بەڕەزامەندی خۆی ) ،بەبێ ڕزگاربوون و بێ هەستانەوەو بێ گیانبازی (نەبۆخۆی و نەبۆ کەسیتر ...لەکاتی ئەفلتوونەوە ، ئەمە ئەرکی فەلسەفەی کۆن بووە :کە فەلسەفە بکەیت واتە فێربی چۆن .بمری ئەم ڕاستیە باش دەزانم ،بەردەوام خۆمی لێدەدزمەوە ..جار لەدوای جار ، دوور ئەکەومەوە لەباوەڕ هێنان پێی ،ئەو ڕاستیەی کە مردن هەیە .ئێمە هەموومان زیندوین ،بەڵام زیندوو بۆ ماوەیەک ،تا کاتێک )،لە تێڕوانینی جیوپۆلەتیکیەوە ،لە کتێبی سێبەرەکانی مارکسدا ،ئێمە ئەژین لەناو جیهانێکی تاریکدا جیاواز لە هەر کاتێکیتر کە ڕابورد ،نادادیەک پەیڕەودەکرێ بەرامبەر ملیارەها زیندو ،لە مرۆڤ و زیندەوەرەکانی تر ... ئەو کەسانە ،لەسەرو ئەوەوە کە نایەڵن بە مافەسەرەتاییە مرۆڤایەتیەکانی خۆیانەوە ڕابوێرن ،کەوا تەمەنی دەبێتە دووسەد ساڵ هێشتا لە برەو نەوەستاوە ،تەنانەت بەکەمترین مافی ژیان بەسەربردن نەگەیشتوون ( ، هەرچەندە من ،تائێستاش بەرپەرچی ئەوە دەدەمەوە فێربم چۆن بمرم . چونکە تا ئەمڕۆ هیچ زانیاری نوێ فێرنەبووم لەم بابەتەدا ...ئەو کاتەی پێشکەشمانکراوە لەم ژینەدا زۆر بە خێرایی کەمدەکات ،لەبەر ئەوەنیە کەمن پێشینەیەکم بۆ ماوەتەوە لەشتی جوان و ناشرین وەک کاسانێکی تر ، بەڵک و لەگەڵ بەسەرچوونی کات دا ،نازناوی ڕزگاربوو لە مەرگم پێدەوترێت ،لەو ڕووانگەیەوە کە زۆربەی ئەو بیرمەندانەی پەیوەندیم هەبوو پێیانەوە ئەم جیهانەیان جێهێشت ،کەواتە من کۆتا نوێنەری نەوەیەکم ،ئەویش بەسەر نووسێکی گەورە ،نەوەی شەستەکان ..هەرچەندە بە تەواوەتی ڕاستنیە ،خەریکە کار دەکاتە سەر نەستم و ئەو بەرەنگاربوونەوەی هەست و بەرپەرچ دانەوەو یاخی بوونە شتێکی لە ڕەشبینی تیایە .وە لەگەڵ هەندێ کێشەی تەندرووستی باری سەرشانمی گرانتر کردووە ،ئەو پرسیارە ی سەبارەت بەژیانە ،یان ئەو ماوەیەی
پێمانداروە بۆئەوەی بژین ،کە ئەو پرسیارە بەردەوام بەدوامەوەیە ،بە تەواوی واتای ووشەکانی کە هەڵگرێتی ،لەهەموو چرکەیەکی ژیانمدا ، ئەوەتا ئەمڕۆ خۆیم بۆ وێنادەکات لەگەڵ نەخۆشیەکدا بەشێوەیەکی جیاواز ....هەموو کات گرنگیم داوە بەم چەمکە ،چەمکی مانەوە بەزیندوویی ...بەو واتایەی کە هەڵگرێتی نەک تەنیا دێڕێک بێت بۆ ڕوونکردنەوە زیاد بکرێ بۆ واتای ژیان یان مردن ،بەڵکو هەڵگری واتای بنەڕەتیە :ژیان بریتیە بە مانەوە لەژیاندا بەژیاوی ..مانەوەش لەژیاندا لەواتا بەربڵاوەکەیدا بریتیە لە بەردەوام بوونی کەسێک لە ژیان ،بەڵام ئەوەش دەگەیەنێ کە بەژیاوێ بمێنێ لەدوای مردن ،سەبارەت بە وەرگێڕ والتر بنیامین ئەو جیاوازیە دەردەخات لەنێوان ووتنی )Uberleben ) لەلیەک ،واتە کەسێک لەژیاندا بمێنێ دوای مردنی ،وەک حاڵی پەرتووک بەزیندوویی دەمێنێتەوە دوای مردنی نووسەرەکەی ،یان مناڵێک بەزیندوویی دەمێنێتەوە دوای مردنی باوانی ،ئەم ووتنە ئەوە دەردەخات " " fortlebenیان " ، "living onلەلیەکی ترەوە ،واتە بەردەوامبیت لە مانەوە لە ژیاندا ...هەموو ئەوو چەمکانەی یارمەتیاندام لەکارەکەمدا ،بەتایبەتی چەمکی چەمکی سێبەر و چەمکی پێشینە ،ئەو چەمکانەن کە پەیوەستن بە بابەتی مانەوە لە ژیاندا ،وەک ) بعد بنیوی ( .هەڵگری واتایەکی سەربەخۆی تایبەتە بە خۆی و هەڵهێنجراو نیە بەتەنیا لە ژیان و مردندا ،بەتەواوەتی وەک ئەوەی من پێی دەڵێم ماتەمی بنەڕەتی ،چەمکێکە پەیوەست نیە بەمردنی تەواو و ڕاستیەوە ،و چاوەڕوانی ناکات بێتە دی ..... ● ووشەی "نەوە"ت بەکار هێنا ،دەستەواژەیەکی بەکارهاتووی هەستەوەر و وردە ،بەردەوام لەنووسینەکانتا دووبارە دەبنەوە چۆن ئاماژە بەو شتانەدەکەیت بەلیەنی خۆتەوە کە لە نەوەیەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەوەیەکی تر ؟ ● ئەم دەستەواژەیە ،ڕێ بەخۆم دەدەم بەشێوەیەکی ڕەونەقدار بەکاری بێنم ،دەکرێ سەردەمیانەبین ،تەنانەت لەگەڵ جیاوازی لە تەمەندا ،بۆ نەوەیەک کە پێش ئێمە ژیاون یان لەدوای ئێمەوە دەژین ،ئەبێ مرۆڤ دڵسۆزبێ بۆ ئەوانەی بەردەوام دەلکێنرێن بەو نەوەیەی کەمن پەیوەستم
پێوەی ،ئەمە وای لێدەکات ببێتە پاسەوانێکی گرنگی پێشینەکان ،بەهەموو جیاوازیەکانیەوە بەهەمان شێواز دەمێنێتەوە . ... ئەمەش دوو شت دەگەیەنێ :یەکەم ،لەبەردەم هەمواندا پابەندبین بە داواکاریە هاوبەشەکان لە "لکان"ەوە تا دەگاتە " التۆسیر " ،و گەیشتن بە " بلیڤیناس " " ،فۆکۆ " " ،بارث " " ،دولۆز" " ،بلنشۆ " "،لیوتار " " ،سارە کۆفمان " ......،هتد بەبێ ئەوەی ناوی زۆربەی بیرمەندەکان بێنین ، نووسەرەکان ،شاعیرەکان ،فەیلەسوفەکان و زانا دەروونناسە شیکەرەوەکان ،بۆبەختی باشمان ئەوانەی کەهێشتا لەژیاندا ماون ، لەوانەوە بۆم ماوەتەوە و لێشم وەرگرتوون وە زیادەیەک بۆئەمە ئەوانەی لەدەرەوەی ووڵاتن ،ژمارەیان زیاترە یان لەوانەیە نزیکتریشبن لەمنەوە وەک ئەوانیتر . هەروەها بۆ نموونە باسی دەکەم ،شێوازی بیرکردنەوەو نووسین وێنا دەکرێ بە توانا و توندی ) ،هیلین سیکۆس نازناوی بە باوەڕەکانیی پێوە لکاندوین ( ،ئەم شێوازە لەنووسین خاوەنەکانیان ناتوانن پەشیمانی نیشان بدەن ،تەنانەت ئەگەر لە بەرژەوەندی فەلسەفە خۆشیدا بێ ،هەست بەترس ناکەن لە ڕای گشتی و هۆکارەکانی ،هەموو ئەمانە ناتوانن بەزۆر بەرهەمەکانمان بێ بایەخ کەن یان بیرۆکەمان کپ و داخراوکەن .لێرەوە ناچاردەبین بە پەنابردن بۆ لەخۆگرتن و جیاکاری و شێوازی قورس . ئەم ئاشنابوونە بەردەوام پێویستە ،هەموو ئەوانە بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە باسم کردوون و ئەوانەش کە پاڵپشتیان کردوون .ئەم شێوازە گشتیە بەتەواوی بەسەر هەمواندا ڕەنگدەداتەوە ،نەک ئەم کەسێتیە یان ئەویتر ، ئەم تایبەتمەندیە دەبێ ئەمڕۆ ڕزگاری بکەین یان هەوڵی دوبارە بەرهەم هێنانەوەی بدەین ،هەرچەنێک لەسەرمان بکەوێت .ئەم بەرپرسیارێتیەش داوایەکی بەپەلەیە لەژیانی ئەمڕۆماندا ،پێویستی بە جەنگێکی قورس هەیە لەگەڵ کلتوری باودا ،بەرامبەر ئەوانەی کەتائێستاش ناویان دەنێین ڕۆشنبیرانی ڕاگەیاندن ،وە بەرامبەر ئەو گوتارە بڵاوەی کە دەزگا ڕاگەیاندنەکان درووستی دەکەن ....کە درووستکراوی دەستی لۆبیەکانی
ئابوری و ڕامیاریەکانە ،وەهەروەها لەزۆرکاتدا خاوەنی ئەم گوتارانە بڵاوکەرەوەکان یان ئەکادیمیەکانن ،کەناسراون لەسەر ئاستی ئەوروپی و جیهانی ....بەرگری کردن بەرامبەر بەم جۆریە ئەوە ناگەیەنێ کە دەبێ خۆمان بەدووربگرین لە ڕاگەیاندنەکان .بەڵکو دەبێ ،هەرکاتێک بوار ڕەخسا بەرەو برەودانیان بەرین لە جۆریا و ە بەرپرسیارێتیان وەبیر بهێنینەوە. دووەم ،لەهەمان کاتدا ،نابێ ئەوە لەیادکەین ،ئەم سەردەمە ئاڵتونیەی ڕابوورد ،نموونەیی نەبووە لە خۆگونجاندن ،بەدڵنیایی .وە زۆرترین ناکۆکی و دژایەتی لەخۆگرتبوو ،لەهەمان کاتدا نوێنەرایەتی ناوەندێکی ڕێکو پێکی نەکردووە ،تەنانەت ئەو کۆمەڵەی بۆ نموونە ناوێکی ئاسایی " ئایدیای ، " ٦٨ئەم ناوە بوتە ئاماژیەک بۆ تاوانبارکردن لە ناوەندی ڕۆژنامەگەری و زانکۆدا ،تەنانەت ئەو کۆمەڵەیە نوێنەرایەتی هەماهەنگی و یەکانگیری بۆ نەکرا ...ئەوەی گرنگە ،تەنانەت وەفاداری بۆ ئەو قۆناغە لە زۆرکاتدا شێوەی بەربەرەکانی و دوورکەوتنەوەی وەرگرت ،لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ وەفاداربین بۆ ئەو جیاوازیانە ،لە ڕێگەی بەردەوامی لە کردەی دیالۆگی ئایدیایی ....بۆ نموونە من بەردەوامم لە گفتوو گۆ و دیالۆگ لەگەڵ )بوردیو( ،تەنانەت لکان ،دۆلۆز ،فۆکۆ ،ئەمانە وەک نموونە ، چوونکە ئەمانە بەردەوامن لە هەژاندنی گرنگی ئایدیاییەکانم زیاتر لەوانەی ڕۆژنامەکان دەورەیان داون ) بەدڵنیاییەوە لەگەڵ هەندێ جیاکاری ( .من ئەم گفتووگۆ و دیالۆگە دەپارێزم ،تا ناکۆکیە ئایدیاییەکان سادەنەبنەوە ،و هەڵگەڕێنەوە بەشێوەیەک لەشێوەکان و ببێتە ناوزڕاندن و زەم کردن . ئەوەی لەبارەی نەوەکانی سەردەمی خۆمەوە ووتم بەسەر نەوەکانی پێشووشەوە دەسەپێ ،لە کتێبی پیرۆزەوە تا ئەفلتون ،کانط ،مارکس ، فرۆید ،هایدگر ... ،نامەوێ هیچ ئایدیایەکم لەدەست بچێ ،چوونکە من ناتوانم ئەو کردەیە ئەنجام بەم .فێری ژیان ،وەک دەزانن ،بریتیە لە کردەیەکی نرجسی .دەمانەوێ بژین هێندەی دەتوانین ،خۆمان بپارێزین و بەدووربین لەهەموو خراپەیەک ،وە هەوڵ بدەین بۆ پێگەیاندنی ئەم هەموو شتانە و ئەو ئایدیایە بە شێوەیەکی بێ کۆتا ،بە تواناتر و گەورەترە لە خودی
خۆمان ،لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکە لە شێوەی ئەم )منی پچکۆلەیە ( کە پڕە و لەهەموو لیەکەوە لێی دەڕژێ ....ئەگەر داواکاریم لێبکرێ ئەوەی بەشێک بووە لە درووستبونی کلتوریم وازی لێبێنم و بەجێی بێڵم ،ئەوەی بەردەوام هەستم بەخۆشەوویستی زۆر کردووە بەرامبەری ،واتە داواکاری ئەوەم لێبکرێ کە بمرم ...جۆرێکی تایبەت هەیە بۆ مانەوە لەناو ئەم وەفاداریەدا ... وازبێنین لە داڕشتنی قورس و گران ،ناواخن ،دژەکان ،یان ناکۆکی لێرەدا واتاکە تەواوە ،چوونکە ناتوانرێ لەدەق تێبگەین ،یان هەندێ جار چوونکە ڕۆژنامەوانێک ناتوانێ دەقەکە بخوێنێتەوە ،تەنانەت ناتوانێ ناوی کتێبەکە بخوێنێتەوە ،ئیتر وادەزانێ خوێنەر یان گوێگر لەوە زیاتر تێناگات کە ئەو تێیگەیشتووە ،هەروەها بینەری تەلەفزیۆنەکان ناتوانن بەرگەی بگرن ، ژمارەی بینینی کەم دەکات و لەدابەزیندا دەبێ .ئەم دابەزینە هەڵەیەکە نابووررێ .جۆرێکە لە خواربوونەوە و زەلیل بوون ،یان مردن بەهۆی بێواتایی . ● جۆرێک لە شێوازی نووسینتان داهێنا لەبارەی مانەوە و بەردەوام بوون ، شێوازێک ئاویتە لەگەڵ هەوڵ و پەرۆشی ،شێوازێک لە نووسین دەربارەی پابەندبوونی بۆماوەیی ،و پێشینەیی پارێزراو ،بەرپرسیاریەتی ،الموتمینە . ● گەر بۆم هەبێ داهێنان بکەم لە شێوازی نووسینمدا ،دەمکردە شۆڕشێکی بەردەوام کە بێ کۆتابێ ،لەهەموو بار و دۆخێکدا ،دەبێ توانستێکی نوێ بهێنینە بوون و شێوازێک بۆ داڕشتن بگونجێ لەگەڵ ئایدیاکاندا ،شێوەیەکی تایبەت دابێنین بگونجێ لەگەڵ ڕوداوی تایبەت) فرادە الحدث ( ،ئەو وەرگرەش لەبەرچاو بگرین کە ڕووی تێدەکەین و مەبەستمانە .لەهەمانکاتدا پێویستە ئاوڕ لەوە بدەینەوە کە ئەم نووسینە خۆی جۆری وەرگری خۆی دیاری دەکات ،کە هەوڵ دەدات بیخوێنێتەوە ) یان تیایدا بژی ( ،ڕانەهاتووە وەری گرێت لە کەسی تر . هیوادارین خوێنەر لەم نووسینەدا شوێنێک بدۆزێتەوە کە تیایدا لەدایک بێتەوە بۆ جارێکیتر ،بەشیوازێکی جیاواز :بۆ نموونە ،نووسەر یەکانگیربێ بێ تێکەڵکردن لە شێوازی شیعریەوە بەشێوازێکی تری فەلسەفی ،یان هەندێ ڕێگەی بەکاربردنی هەستەوەری زاراوەیی هاوبەش ،و ئەو دەستەواژانەی
بەڕووی چندین واتادا دەکرێنەوە ،یان فێڵی زمان – هەموان لە کەشێکی دڵەڕاوکێ و نادیاری دا دەیخوێننەوە بە بێ ئاگایی لە گرنگی بوونی ژیربێژی تیایدا . هەموو پەرتووکێک دەبێ میتۆدیبێ لە فێرکردن بەمەبەستی هوشیارکردنەوەی خوێنەرەکەی ،بەڵام ئەو بڵاوکراوانەی ناواخنکراون وەک لێدانێک بەسەر ڕۆژنامەو چاپخانەکاندا ،ئەوانە خوێنەر درووست ناکەن ، بەڵکو پۆلێن دەکرێ بەشێوازی خەڵەتاندن کە پێشتر خوێنەرێکی ڕاکێشاوە چۆنی بوێ و چۆن ئارەزوی بکات ،بە سەرەوبن بوونی خوێنەری ئاسایی و سادە کۆتایی دێت .بەڵام من بە هەستی پاڵپشتی و وەفاداری – وەک فەرمووتان – کاتێک لەدوای خۆمەوە نیشانێک جێدێڵم ،واخۆم دەبینمەوە کە ڕووبەڕوی کەسێکی دەیکەم بۆ ئەوەی وەری گرێ ،چوونکە ناتوانم کارەکانم ڕووبەڕووی یەک کەس بکەمەوە تەنیا .... بەڵام لەهەموو جارەکاندا کە بەوەفا دەبین لە نووسینەکانماندا وەک هیوای بۆدەخوازین ،دەکەوینە بەر ناپاکی تاکێتی ئەو خوێنەرەی ڕووبەڕووی دەبینەوە .پاشان کاتێک پەرتووکێک دەنووسین و زیادەڕۆیی لە گشتگیریدا دەکەین ،دەگەینە ئاستێک نازانین لەگەڵ کێدا گفتووگۆ دەکەین ،بەڵکو بەردەوام دەبین لە دروستکردنی شێوە و خێو کە بەهیچ شێوەیەک بوونیان نیە ،لەڕاستیدا ئەوەی بەرهەممان هێنا لەهیچ شتێکیدا پەیوەندی بەئێمەوەنیە .... هەموو ئەو کارانەی کە بەرهەمی دەهێنین ،بەزارەکی بێ یان بەنووسراو ، بەجێمان دێڵن ،دەست دەکەن بە کارلێک لەوانی تر دوور لەئێمە بەتەواوەتی وەک ئامێرەکان ،بە دەربڕێنێکی وورد تر وەک بوکەڵەکان ،ئەم مەبەستە بەتەواوەتی ڕوون دەبێتەوە لە پەرتووکەکەمدا بەناوی “papier ) "machineغالیلیە ..( ٢٠٠١کە من ،کاتێک لە پەرتووکێکی نووسراوی خۆم جیادەبمەوە واتە لەو کاتەدا کە بڵاوی دەکەمەوە بۆ خوێنەر ) بۆ زانیاری هیچ کەسێک نیە زۆرم لێبکات بۆ ئەمە ( ،لەو کاتەدا شاراوە و دیاریش دەبم لەهەمان کاتددا ،بەتەواوی وەک تارماییەک کە فێرنەبووە
چۆن ژیان بەسەر بەرێ .ئەو جێ نیشانەیەی جێی دێڵم ئاماژەیە بۆ مردنم ، ئەو مردنەم کە ڕوویداوە یان ڕوودەدات لە چەند ڕۆژێکی داهاتودا ،وە لە دیوێکی تریدا ئاماژەیە بۆ هیوا کە ئەم نیشانەیە بەزیندوویی بمهێڵێتەوە . ئەمە ئارەزویەک نیە بۆ نەمری ،بەڵک و ئەمە کردەیەکی )بنیوی ( ،لێردا پارچەیەک کاغەز بەجێ دێڵم ،پاشان وون ئەبم و ئەمرم :ئاستەمە جارێ لەم بنیادە بێمە دەرێ ،ئائەمەیە وێنای جێگیری ژیانم . هەموو جارێ لەدوای خۆمەوە شتێک جێدێڵم ،مەرگی خۆم دەبینم لە کردەی نووسیندا ..ئەم تاویکردنەوەیە تاکە ،ئێمە واز لەمەموو شتێک دێنین کە پەیوەستە پێمانەوە بەبێ ئەوەی بزانین دەبێ بەموڵکی کێ ،بۆ کێ دەمێنێتەوە و چۆن ؟ کەسی بۆماوە هەیە تا بەرپرسیاربێ لێیان ؟ئەم پرسیارە دەبێ ئێستا لەهەمووکات زیاتر بیکەین .ئەم پرسیارە بەردەوام سەرقاڵم دەکات . سەردەمی تەکنەلۆجیای کلتوری ئەوەی ئێستا تیای دەژین ،گۆڕانێکی ڕیشەیی درووستکرد لەم دەقانەدا .ئەو کەسانەی کە لەو نەوەیەن کە سەر بەوانم ،بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لەهەموان هەڵکشاوترە ،ڕاهاتبوون لەسەر جۆری مێژوویی دیاری کراو :لەوانەبوو بمانتوانیایە پێشبینی بکەین کە کتێبێک ئەتوانێ بەردەوام بێ یان نا ،بەپێی تایبەتمەندێتی وخەصڵەتەکانیەوە .....ئەگەر بکرێ بۆ ساڵێک بمێنێتەوە ،دوو ساڵ ،سێ ، تەنانەت بیست و پێنج ساڵ وەک کتێبەکانی ئەفلتون .بەڵام ئەمڕۆ ،بەهۆی پێشکەوتنی پاراستن لەلیەکەوە و ،پاشان داڕمان و داچۆڕان لەلیەکی ترەوە ،هەموو ئەمانە بنیادی بۆماوە و میکانیزمی کاتی گۆڕی ،ئەوەی پەیوەستە بە ئایدیاوە ،لێرە بەدواوە زۆر ئاستەنگە پێشبینیکردن بۆ ماوەی ژیانی نیشانە و ئایدیا بکرێت .... لەبارەی ئەم بابەتەوە بەتایبەتی ،منیش لەم تەمەنەدا ،ئامادەیی زیاترم هەیەبۆ گریمانە دژە کان :ئەڵێم – هیوادارم باوەڕم پێبکەن – لەیەک کاتددا هەستێکی دوولیەنەم هەیە ...هەستێکم هەیە کە ،لەلیەک – بەبێ خۆ بچوککردنەوە و بە پێکەنینەوە – خوێندنەوەی کارەکانم هێشتا دەستی
پێنەکردووە ،لەگەڵ بوونی چەندین خوێنەر لەئاستی باشدا ) چەند دەیەیەک لە جیهاندا ،لەوانەیە ( ،لەڕاستیدا هەلێک هەیە بۆ خوێندنەوەی من و تێکگەیشتنم دوای ماوەیەکی تر ...بەڵام ،لەلیەکی ترەوە هەست دەکەم ، کە لەدوای پانزە ڕۆژ یان مانگێک دوای مردنم ،هیچ شتێک نامێنێتەوە ... تەنیا ئەو پەرتووکانە نەبێ کە دەمێننەوە بە پارێزگاریکراوی لە گەنجینەی کتێبخانە یاساییەکاندا ....ڕاستتان پێدەڵێم ،من باوەڕم بەڕاستیە – لەیەک کاتددا پێکەوە ٠بەم دوو گریمانەیە ! ● لە دڵی ئەم هیوایەدا ،زمان لە ئارادایە ،بەدیاریکراوی زمانی فەڕەنسی ....کاتێک دەیخوێنینەوە ،لەگەڵ هەموو دێڕێکدا هەست بە وابەستەیی دەکەیت پێی ...بۆ نموونە لە پەرتووکی " یەکانگیری ئەویتری زمانەوانی ") غالیلییە ، (١٩٩٦بە ئەنقەست خۆت پێشکەش بکە ،گاڵتە ئامێز ،وەک دوایین داکۆکی کەر لە زمانی فەڕەنسی و شیکەرەوەی ... ● بگرە ئەوەی کە هی من نیە ،هەرچەندە یەکەم شتە لە ژێر هەژمونی ڕاستمدا یە ...ئەزمونی زمان ،بەدڵنیایی ،ئەزمونێک پڕ لە ژیان .رێچکەی مەرگ و بەرەو دەرەوەی گرتووە ،وەک دۆخی هەموو گەڕەک .بارودۆخ کردمی بە یەهودیەکی فەرەنسی لە ڕەچەڵەکی جزائیری لە و نەوەیەی کە پێش جەنگی سەربەخۆیی لەدایک بوون .ئەمە وای لێکردم تەنیاییم خۆش بوێ ،تەنانەت لەناو یەهودیەکانیشدا ،بەدەست نیشانکراوی یەهودیەکانی جەزائیر .بەشداریم کرد لە ڕێڕەوی گۆڕانکاری نا ئاسایی بۆ یەهودیە فەرەنسیە بەڕەچەڵەک جەزائیریەکان :چوونکە باو باپیرانی باوکم زۆر نزیک بوون لە عەرەبەکانەوە ،لە زمان و هەڵسوکەوتیاندا .... دوای فەرمانی کریمۆ ) ،(١٨٧٠لە کۆتایی سەدەی نۆزدە ،ئەو نەوەیەی دوای ئەوان گۆڕا بۆ نەوەیەکی خاوەن کاراکتەری بۆرجوازی :داپیرەم ، هەرچەندە بەنهێنی شوی کردبوو لە حەوشەی دواوەی یەکێ لە شارەوانیەکانی جەزائر ،بەهۆی تووندو تیژی لەسەر یەهودیەکان ) ڕۆژەکانی دریفۆس ( ،هەوڵی دا کچەکانی لەسەر بنەمای بورجوازی پەروەردە بکات ) وەک دۆخی پەوروەردەی ناوچەی شازدەیەم لە پاریس ،
وانەی پیانۆ . (....پاشان نەوەی باوکم هات :کەمیان ڕۆشنبیر بوون ، زۆرینەیان بازرگان بوون ،هەندێکیان بازرگانی بچوک بوون ،هەندێکیشیان بارودۆخی داگیرکەریان قۆستەوە و توانیان دەستەبەری پێگەی نوێنەرایەتی براندی گەورە بەدەستبێنن لە ووڵاتدا :ڕۆژی خۆی ،لە نووسینگەیەکی بچکۆلەدا بە رووبەری دە مەتر ی چوارگۆشە بەبێ ئەوەی پیویستی بە نهێنی پارێز هەبێ ،کەسێک ئەیتوانی نوێنەری بریکاری صابونی مرسیلیا بێ لە هەموو باکوری ئەفریقیادا ئەم نموونەیە تەنیا بۆ سادە کردنەوەی وێنەکەیە . پاشان کاتی ئەو نەوەیەیە کە منیش سەر بەوانم ) زۆرینەیان ڕۆشنبیرن ، خاوەنی کاری ئازاد ،فێرکردن ،پزیشکی ،پارێزەری ،هتد ( ....هەموو ئەمانە هاتن بۆ فەرەنسا لە ساڵی ، ١٩٦٢بەڵام من ،هاتنم کەمێک پێشتر بوو واتە ساڵی . ١٩٤٩لەو ڕۆژانەی مندا ،بە زیادەڕۆییەوە ئەمە دەڵێم ،ژن و ژن خوازی تێکەڵ لە سەرەتادا بوو ،بەڵام بەشیوازێکی نیمچە تراژیدی ، شۆڕشگێڕی ،دانسقە ،بێ بەش نەبوو لەپەرچەکرداری مەترسیدار .... بەلەبەرچاوگرتنم کە ژیانم خۆشدەوێ ،ژیانی خۆم بەتایبەتی ،هەر بۆیە هەموو کاریگەریەکانم خۆشدەوێ کە بوونە هۆی پێگەیشتنم ،زمانیش یەکێکە لەو کاریگەریانە ..ئەم زمانەی کە تەنیا زمان بوو فێریان کردم چۆن پەروەردەیکەم ،تاکە زمانە کە ئەتوانم بڵێم دڵسۆزم بۆی وە بەرپرسیارم بەرامبەری بەجۆرێک یان جۆرێکی تر ... هەرلەبەر ئەمەیە لە نووسراوەکەمدا بۆ چارەسەری زمان ،ناڵێم شاذ ، بەڵکو توند ڕەو بەجۆرێک ،بەشێوەیەک لەشێوەکانی خۆشەوویستی . خۆشەوویستی بەگشتی خۆشەوویستی زمان دەگرێتەوە ،ئەویش خۆشەوویستیەکی نەتەوەیی یان پارێزگاری نیە ،بەڵام پێویستی بە بەڵگەیە ،پێشینەو ئاستەنگی ...هەڵسوکەوتمان لەگەڵ زمان هەرەمەکی نیە ،بوونی زمان پێش بوونی ئێمە کەوتووە ،وە بەردەوامیش دەبێ دوای ئێمە لە ژیاندا ...لەکاتێکدا وویستمان بوو نیشانەیەک جێبێڵین لە زماندا ، دەبێ بەشێوەیەکی شایستە ئەو کارەبکەین ،ودەبێ ڕێزی یاساو تایبەتمەندێکانی بگرین ،بەڵام بەبێ پیرۆزکردن و چەقبەستوویی .ئەمەیە جیاکاری لە نێوان دلسۆزی و نا دلسۆزی :کاتێک من لەزمانی فەرەنسی
کەم دەکەمەوە ،بەڵکو ئەمکارە بەڕێزەوە دەکەم بەشێوەیەک بگونجێ لەگەڵ یاساکانی ئەم زمانەدا ،لەگەڵ ژیانی و پیشکەوتنەکانی ...بەردەوام بە زەردەیەکەوە تێی دەڕوانم ،هەندێ جاریش بە بێزاری ،ئەوانەی کەمتەرخەمنبەرامبەر زمانی فەرەنسی و بەکەم سەیری دەکەن و پابەنددەبن بە هەموو ڕێساو پێکهاتە کلسیکیەکانی بەڵام بەبێ خۆشەوویستی ئەو کارە دەکەن ئەوان لە کوڕێک دەچن گرفتی زوو پەڕینی هەیە ،لەکاتێکدا زمانی فەڕەنسی مەزنە ،کە ناتوانی دەستی لێبدەیت و خراپی بکەیت ،سەیریان دەکەیت کاتێک خەریکی ئەو کارەن و چاوەڕێ هاتوو و داهاتوون ....ئەمە دیمەنێکی کۆمیدیە ،بە شێوازێکی کەمێک توند باسی دەکەم لە پەرتووکیی کارتی پۆستەدا ) ماڵی فلماریون . (١٩٨٠ بەجێهێشتنی نیشانەیەک لە مێژووی زمانی فەرەنسیدا ،ئەمە ئەو ئامانجەیە کە سەرقاڵی کردوم .بەم وابەستەییەوە دەژیم ،ئەگەر لەبەر خاتری فەرەنسا خۆی نەبێ ،ئەوا لەبەر شتێکە کە لە ناو زمانی فەرەنسیدایە لە پێش چەندین سەدەوە .وای دادەنێین من ئەم زمانەم خۆشنەوویستووە ، هەروەک چۆن ژیانی خۆم خۆشدەوێ ،زۆرجار زیاتر لەو خۆشەوویستیەی ئەم یان ئەو لە بەڕەچەڵەک فەرەنسیە کان ،چوونکە بەمەوە خۆشمدەوێ خۆشەوویستیەکی نامۆ و پێشوازی لێکراوە ،لەگەڵیا گونجا بەو شێوەیەی تاکە ڕێیە بۆی ماوەتەوە ....ئەم جۆرە لە هۆگری ،شتێک لە مزایدە لە خۆشەوویستیا ... زۆربەی فەرەنسیە بەڕەچەڵەک جەزائیریەکان هەمان بینینەوەی منیان هەیە ،ئەگەر یەهودیبن یان نا .لەکاتێکدا ئەوانەی کە لە فەرەنساوە هاتن بۆ جەزائیر کەسانی نامۆبوون :چوونکە هەڵگری شوناسی ستەمکاری بوون ، و پاڵنەرێکیان تیایە بۆ هەڵسەنگاندنی شتەکان بەپێی وویستی خۆیان و ، کاردەکەن لە دانانی ڕێساو یاساکاندا .ئەوەش سیما و ڕاهاتنە تیایاندا ودەبێ دابپۆشرێ ...بیرمە ،کاتێک مامۆستایەک بهاتایە بۆلمان لە فەرەنساوە بۆ زاراوەی فەرەنسی ،بە پێکەنیناوی دەهاتە بەرچاومان ! ... لێرەوە موزایەدەی من دەردەکەوێ :یەک زمانم هەیە ،لەهەمانکاتدا ئەوزمانە پەیوەستنیە بەمنەوە .ئەم ئەزمونە مێژووییە بێهاوتایە کاریگەری
لە یاسای گشتی کرد :خاوەنداری زمان بە پەیوەست بوونی سرووشتی و پێناس ناکرێ .بەهەڵە تێگەییشتن لەم کردارە ئەتبات بەرەو تۆقاندن و داگیرکاری ،هەژمونی داگیرکاری . ● بەشێوەیەکی گشتی تۆ ئارەزوو ناکەیت ڕاناوی " ئێمە " بەکاربێنی .. ئێمەی فەیلەسوفان ،یان ئێمەی یەهود ،بۆ نموونە ...بەڵام لەگەڵ زیادبوونی گێرەشێوێنی جیهانی نوێ ،بەخۆ لدانی کەمترەوە دەڵێی " ئێمەی ئەوروپییەکان " .پێشتر لە کتێبێکتا " ) " Lautre Capگالیلیە ،( ١٩٩١ . لە کاتی جەنگی کەنداوی یەکەم نووسیوتە ،ئەگەر وەک ئەوروپیەکی کۆن خۆت ناساند ،یان ئەوروپی دووڕەگ . ● لێرەدا دوو بابەت هەیە ،لە ڕاستیدا بینینەوەیەکی خراپم هەیە بۆ ووتنی " ئێمە " ،بەڵام هەندێ کات وای دەبینم کە ئەم تێڕوانینە بەکار بێنم .لەگەڵ هەموو ئەو کێشانەی کە ئازارم ئەیەن لەم بابەتەدا ،کە بە سیاسەتی لەناوبردن و خۆ کوشتن دەستپێدەکات بۆ ئیسرائیل ،هەندێک زایۆنی ) چوونکە بەڕای من ئیسرائیل نوێنەرایەتی یەهودی یان پارچەکانی یەهود نیە لە جیهاندا یان بەڕەچەڵەک یەهودیەکان ،تەنانەت زایۆنیەکان خۆیان کە چەندین ئەم لولیان هەبوو ...لەلیەکی ترەوە مەسیحیە بنیادگەراییەکان هەبوون کە ناوزەند دەکرێن بە زایونی ڕاستەقینە لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دا .توانای لوبیە تایبەتەکەیان بەرابەرە بە کۆمەڵگەی یەهودی لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا ،هەروەها ئەمە بێ ئەوەی باسی ئاڕاستەی سعودی بکەین لەبارەی کاریگەری ئالوگۆڕ لە سیاسەتی ئەمەریکی – ئیسرائیلدا ( .لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ،وە چەندین کێشەی تر کە بەبوونیان دەناڵێنم لەگەڵ یەهودی بوونم هەرگیز ڕەتم نەکردۆتەوە . هەموو کات دەڵێم ،لەهەندێ کاتدا " ،ئێمەی یەهود " .ئەمە " ئێمەی " ئازاردراوین ،ئامادەیە لە دڵ دا ئەوەی زیاتر دڵەڕاوکێ یە لە بیرمدا ، مەبەستم لە وەیە کەجارێکیان ناوم نا :ڕۆژی کۆتایی بۆ یەهود ...ئەم ڕاناوی گوزارشتکردنە لەبیرما شوێنێکی وەرگرت وەک ئەوەی ئەرستۆ بەقوڵی باسی لێوەداکات کە باسی نوێژ ی دەکرد ) : (eukheکاتێک ووتی
ئەمە نەڕاستەو نە هەڵەیە .بەسادەیی ئەمە نوێژە .ئیتر ئاوا لە هەندێ بارودۆخدا ،خۆم لنادەم لە ووتنی " ئێمەی یەهود " هەروەها " ئێمەی فەرەنسیەکان ". لە گەڵ ئەوشدا ،لە سەرەتای کارکردنم لە میتۆدی هەڵوەشاندن ) ، ( Disassemblyبەشێوەیەکی گەورە مامەوە بە ڕەخنەگرتن لە سەنترالیزمی ئەوروپی ،لە سەرەتای درووستبوونیدا ،لەلی فالیری ، هسرل ،یان هایدگر بۆ نموونە ...هەڵوەشاندن بەشێوەیەکی گشتی ووێستگەیەکە زۆرینە بەشێوەیەکی تایبەت وایان دانابوو ،بزوتنەوەی لەدەستدانی باوەڕە بەرەو ڕووی هەموو ناوەندی ئەوروپی ...کاتێک بۆم دەگونجێ لەم کاتانەدا ،کە بڵێم " ئێمەی ئەوروپی " ،ئەم ووتەیەم زۆر جیاوازە :چوونکە هەرچیەک کەبتوانی هەڵیبوەشێنی لە کەلتوری ئەوروپێ ناتوانرێ ڕێگری لێبکرێ ،بەهۆی ئەوەی ڕوویدا لە ئەوروپا لە تەنگبوونەوەو درێژبوونەوە بەهۆی چاخی ڕووناکی ئەم خراپەکاریە لەو کاتەوە سەرشانی ڕۆشنگەری ئەم کیشوەرەی قورس کردووە ) گشتگیری ،نازیەت ،کۆمەڵ کوژی ،هۆلۆکۆست ،زایۆنی ،ئازادی هتد (.....ئەمڕۆ ،لە بارودۆخی جیوسیاسی کەتیا دەژین ،ئەمە ڕێگرنیە ئەوروپا ئەوروپا یەکی تربێت بەڵام هەڵگری هەمان یادەوەریە ،کە ئەتوانێ ) ئەمەش هیوای خودی منە بەهەر حاڵ ( کە یەکانگیربی لەیەککاتدا دژی سیاسەتی کۆنترۆڵی ئەمریکی ) وەک ولفویتز ،تشینی ،رومزفیڵد (....وە دژی دەسەڵاتی خوداوەندی ) ثیوکراتی ( ئیسلمی و عەرەبی نە ڕووناکی تیایە نە دواڕۆژی سیاسی هەیە ) بەڵام بەبێ ئەوەی جیاوازی و ناکۆکی پشتگوێ بخەین لە نێوان ئەم دوو کۆمەلەیە ،وەدەبێ دەست لەناو دەستی یەکبین لەگەڵ ئەوانەی تێدەکۆشن و بەرگری دەکەن لە دژیان لە ناوخۆدا ( . ئەوروپا لەژێر پێویستی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی نوێدایە ،من باسی کۆمەڵگەی ئەوروپی ناکەم وەکئەوەی ئێستاهەیە یان چۆن دەردەکەوێ لەزۆرکاتی ئێستایدا ) نیو لیبرالیە ( ئەویش لە ژێر هەڕەشەی خەیاڵاویدایە بۆ بەرپابوونی جەنگی ناوخۆ ،بەڵام باسم لە ئەوروپای دواڕۆژە ،بەدوایدا
دەگەڕێین و ئەمانەوەێ ...ئەگەر لە ئەوروپا بێ وەک شوێنێکی جوگرافی یان لە شوێنی تر ... ئەم هێزە لەسەر ڕێیە ،تەنانەت ئەگەر بزوێنەر و پاڵنەرەکانی هێشتا تێکەڵو پێکەڵن ،وابیردەکەمەوە هیچ شتێ ناتوانێ بیوەستێنێ .کاتێک دەڵێم ئەوروپا ،واتە ،ئەوروپای دژ بە جیهانگیری نیولیبرالی ،کە لەتوانایدایە وەرگێڕان و چاکسازی لە چەمک و بەکاربردنی حکومداری و سیستمی ماف ی جهانیدا بکات .بە هەبوونی هێزی سەربازی ڕاستەقینە ،سەربەخۆ لە ناتۆ و ووڵاتە یەکگرتووەکان ،توانای سەربازی هێرش بەرنەبێ ، پارێزەریش نەبێ ،هەروەها پێشبڕکێش نەکات ،بەڵکو هەبێ بۆ دەستخستنە ناو بەبێ دواکەوتن لە پێشکەشکردنی شیکاری ی بەڕێز بۆ نەتەوە یەکگرتووە نوێکە ) بۆ هەموو پێشهاتێک لە جیهاندا نەک تەنیا ئەوەی تایبەتە بەئیسرائیل بەڵکو لەهەموو شوێنێ ( ئەمەش ئەو کەشەیە کە دەتوانین تیایدا بەشێوەیەکی باشتر بیربکەینەوە لە بابەتی جیهانگیری ،بۆ نموونە ،یان دادی کۆمەڵایەتی ،وەک بۆماوەیەکی ئەوروپی . ) ئێستا ووتم جهانگیری ،ڕێگەم پێبەن دوو کەوانە بکەمەوە .جیهانگیری پەیوەستنیە بە پەچەوە لە قووتابخانە بەڵام بە تارای "هاوسەرگیری" ... واژۆم لەسەر دەستپێشخەریەکی نوێل مامیر کرد بە خۆشحاڵیەوە و بێ ئحراجی ،تەنانەت هاوسەرگیری لە نێوان هاوڕەگەزەکاندا ،بەشێکە لەم نەریتە کە ئەمەریکیەکان هێنایانە ناوەوە لە ژێر ناوی یاخیبوونی شارستانی ، بەو واتایەنا کە سەرپێچی یاسابێ ،بەڵکو بە واتای یاخی بوون لە بەردەم هەڵوێستی یاسادا دەستی دەکاتەوە بەناوی یاسای هاوڕەگەز ،بەڕێوەیە یان پێشتر نووسراوەتەوە لە گیانی دەستور یان دەقەکەیدا .هەر بۆیە ، واژۆم لەسەر ناوەرۆکی یاساکەی ئێستا کرد ،بۆم دەرکەوت نا دادیە بەرامبەر هاوڕەگەزەکان ،ساختەیە لە ناوەرۆک و پەیامەکەی دا ( . ئەگەر دانەری یاسابم ،زۆر بەسادەیی پێشنیاری بەتاڵکردنەوەی ووشەو چەمکی " هاوسەرگیری" م دەکرد و هەوڵی گۆڕینیم دەدا بە ئاماژەیەکی سکولری و شارستانی .چوونکە هاوسەرگیری چەمکێکە هەڵگری
بەهایەکی دینیە ،پیرۆزە ،لەنێوان هەردوو ڕەگەز ،لەگەڵ رجاء علوی ،و وفاء ابدی ،هتد ....ئەو خۆگونجاندنە بە کەمکردنەوە لەئاست دێت لەلیەن یاسای سکولری بەرامبەر کەنیسەی مەسیحی ،بە دیاری کراوی بەرامبەر یاسای یەک ژنی ،بەو بۆنەیەوە ئەوە یاسایە یەهودی نیە ) بەزۆر بەیەهودیەکانیان کرد لە سەدەی پێشودا وە ئەمە چەند نەوەیەک دەبێ وەک ئەرکێک سەیرناکرێ لە خۆرئاوای یەهودیەکان ( ،وە ئیسلمییش نیە وەک هەموو دەزانین .کاتێک ووشە و چەمکی " هاوسەرگیری " بەتاڵ دەکەینەوە ،ئەم دوو ڕوویی و شێوە ساختەییەی دیین و پیرۆزی ،کە هیچ پێگەیەکی نیە لە دەستووری سکۆلردا ،دەیگۆرین بە پەیمان نامەیەکی شارستانی کە بنیاد نرابێ لەسەر ڕێککەوتن ،وەک خولێکی گشتگیرکراو ، باشکراو ،نەرم ،چاککراو ،بەبێ دیاریکردنی ژمارە و ڕەگەزی خاوەنی پەیمان نامەکە ..... بەڵام لەلی ئەوانەی دەیانەوێ لەڕێگەی هاوسەرگیریەوە پەیوەندی ببەستن ،ئەوانەی هەموو ڕێزێکیان هەیە ،ئەوا دەتوانن بەو کارە هەستن لەبەردەم ئەو دەسەڵاتە دینیەی هەڵیدەبژێرن ....هەروها هەندێ لە ووڵاتان هەن ڕێگە بە هاوسەرگیری دینی پیرۆز دەدەن بۆ هاوڕەگەزەکان .بەستنی پەیوەندی دەکرێ بەم سیستمە بکرێ یان سیستمێکی تر .یان دەتوانرێ هەردوو سیستم بەکاربێنن ،کەسانی تریش هەن نایانەوەێ پەیوەنیەکانیان ببەستن لەناو ئەم جۆرە شێوازانەدا نە بە سکۆلر و نە دیینی ،لێرەدا کەوانەکە دادەخەین ...ئەمە یوتوبیایە وانیە ،بەڵام بەکاری دەبەم تائێستا . ئەوەی ناوی دەبەم بە هەڵوەشاندن ،تەنانەت ئەگەر ئاڕاستەی دژی شتێک بێ لە ئەوروپا ،لەهەمان کاتدا چەمکێکی ئەوروپیە ،بەرهمهێنراوە ، پەیوەندی لەگەڵ خودی ئەوروپی وەک ئەزمونێکی گۆڕانی بنەڕەتی ...لە سەردەمی ڕووناکیەوە ،ئەوروپا بەردەوام ڕەخنە لەخۆی دەگرێ ،وەلەم بۆماوە نایابەدا ،بەختێکی ئایندەیی هەیە بۆ هەڵوەشاندن .بەلیەنی کەمەوە دەبێ هیوام پێی بێ ،ئەمە دڵنیام دەکاتەوە لە دەستپێکی خراپ بوونی ئەو گوتارانەی ئەوروپا کۆنترۆڵ دەکات بەشێوەی کۆتا ،هەروەک بڵێی تەنیا شوێنێکە بۆ سەوز بوونی تاوانکان ...
● لەبارەی ئەوروپا وە ،ئایا لە جەنگدانیت لەگەڵ خۆتتدا ؟ لەلیەکەوە ئاماژە بۆ دەستدرێژی یانزەی ئەیلول دەکەیت کە هەموو بنکە جیوسیاسیە کۆنەکانی هێزی حوکومداری لەناوبرد ،دوپاتکردنەوەیەک بۆ تەنگژەی چەمکی ڕامیاری وەک دەیناسێنین بە واتا ئەوروپیەکەی ،لەلیەکی ترەوە ، ئەو پەیوەندیەت دەپارێزی بە ڕۆحی ئەوروپیەوە ،وە بە نموونەی ڕامیاری گەردوونی بۆ مافە جیهانیەکان کە ئەمڕۆ وێنادەکرێ بە سەرەوبن بوون و دارمان ... ● دەبێ کۆسمۆبولیتێ ) گەردوونی ( ژیانی بۆ بگەڕێتەوە ) ،ببینە کتێبەکەم ; ; Cosmopolites de tous les pays, encore un effortگالیلیە ... ( ١٩٩٧کاتێک باسی ڕامیاری دەکەین ،ئێمە ووشەیەکی یۆنانی بەکار دەهێنین واتایەکی ئەوروپی لەخۆدەگرێ کە دەیسەپێنێ بەبوونی دەوڵەت لە پێشینەدا ،واتا نموونەی شار -ووڵات وابەستە بەخاک و دانیشتوان بەڕەچەڵەک . هەرچۆنێک بێ داپچڕان لە ناو ئەم مێژووە و ئەم چەمکە ،هێشتا واتاکەی دەستی باڵایە ،لەکاتێکدا زۆربەی هێزەکان کاریان بۆ شۆک کردن و لبردنی ئەم واتایە کرد :باڵا دەستی ووڵات لەلی ئەوانە وابەستەی خاک نەماوە ،یان بە میکانیزمی بەردەوامی پەیوەندی ،تەنانەت ئستراجیدی سەربازیش ..لەڕاستیدا ،لبردنی ئەم ئاماژە گەریە چەمکی ئەوروپی کۆن بۆ ڕامیاری دەخاتە کێشمەکێشەوە .زیادەیەک بۆ تێگەیشتنەکەمان دەربارەی جەنگ ،وە جیاوازی لەنێوان ئەوەی شارستانیە و ئەوەی سەربازیە ،وە لەنێوان تیرۆریزمی جیهانی و هەرێمی . بەڵام من پێم وایە دەبێ ئێمە زۆر لە چەمکی ڕامیاری نەکەین ،تەنانەت لە سەر چەمکی باڵادەستیش ،کە چەند لیەنێکی پۆزەتیفی تیا دەبینم لەهەندێ دۆخدا ،وەک بەرەنگاری توانای بازاڕی جیهانی .هەروەها لێرەدا ، پرسێکی ترهەیە وابەستەیە بە بۆماوەی ئەوەروپیەوە دەبێ کار بۆ پارێزگاریکردنی بکرێ وەکاربۆ گۆڕینی ئاڕاستەیبکرێ لەهەمان کاتدا . ئەمەشم ووتووە لە کتێبەکەمدا " المجندون " سەربازی نوێ ) دەرچوو لە گالیلە ، (٢٠٠٣لەسەر دیموکراتی وەک بیرێکی ئەوروپی ...وەک بیرێک نەهاتۆتە دی شێوەیەکی خواستراو ،بەڵکو هاتنە دی وابەستەی دواڕۆژی
هاتووە ...لەڕاستیدا ئەم مۆرکە دەبینن لە بیرکردنەوەمدا بەبەردەوامی ، هیچ پاساوێکیشم نیە بۆی تەنیا ئەوەنەبێ کەئەوە منم ،باسادەیی ئاوا خۆم دەبینمەوە .