ماريا بوبوفا

Page 1

‫خوێندنەوە بۆچی و چی دەبەخشێ بە شارەزایی مرۆڤ ؟‬ ‫ماریا بوبوفا‬

‫نیل گیمان‬

‫وەرگێڕانی‬ ‫عل اخرسی‬ ‫وەرگێڕانی بۆ کوردی‬


‫دیاری چال ک‬

‫ڕاستیەکان ئەوە نیە کەلە ڕوداوەکاندایە ‪ ،‬بەڵکو لەوەدایە کە پێمان دەڵێ ئێمە کێین‬

‫بۆ دەخوێنینەوە ؟ پەرتوک چیمان پێشکەش دەکات ؟ پرسیارێکی کۆن بەڵ م سەنج بەل ی‬ ‫خۆێدا ڕادەکێشێ هێندە ی یەکە م ووشە کە نووسرایەوە ‪ ،‬گالیلۆ لەبارە ی خوێندنەوەوە پێمان‬ ‫دەڵی خوێندنەوە ئەو )هێزە( لەبن نەهاتووەیە کە بە مرۆڤی دەبەخشێ ‪ ،‬کافکاش دەڵێ‬ ‫خوێندنەوە تەورێکە دەریا ی بەستوو ی ناخ پەرت پەرت دەکات ‪ ،‬وە کارڵ ساجان لەبارە ی‬ ‫خوێندنەوەو پەرتووکەوە دەڵێ توانا ی هێنانەد ی جادو دەبەخشێ بە مرۆڤ ‪ ،‬وە جیمس بالوین‬ ‫دەڵێ لەناو پەرتووک و خوێندنەوەدا بەردەوا م ڕێگەیەک هەیە بۆ دەربازبوون ‪ ،‬نووسەر ی‬ ‫پۆڵەند ی فیسوافا شیمبورسکا دەڵێ پەرتوکەکان لەسەر سنور ی کۆتایی ئازادیەکانمان وەستاون‬ ‫‪.‬‬ ‫لەوتارێکیدا بۆ دەستە ی خوێنەران کە وەک وتنەوە ی وانەیەک ) نیڵ گیمان ( پەیوەند ی و‬ ‫گرنگی خوێندنەوەو پەرتوک باس دەکات دەڵێ ) بۆچی دواڕۆژمان پەیوەستە بە پەرتووکخانە‬ ‫و خوێندنەوەو زیندە خەونەکانمانەوە؟( ئە م پرسیارە ئاڕاستە ی خوێنەرانی دەکات لە‬ ‫دامەزراوەیەکی چاکخواز ی بریتانی کە پەیوەستن بە دابینکردنی ژیان و گوزەرانی باش بۆ‬ ‫مناڵنی ڕەگەزوچینە جیاجیاکان بەیەکسانی بۆ گەیشتن بەژیانێکی نوێ لەڕێگە ی خۆشەویست‬ ‫کردنی خوێندنەوەو پەرتووک لەسەرەتاکانی تەمەنی مناڵیەوە ‪ ،‬لەدواییدا ئە م ناوەرۆکە ی‬ ‫زیادکرد بۆ پەرتووکی چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان کورتکراوەیەکی تایبەتە کە نیڵ گیمان‬ ‫‪ .‬پێشکەشی کردین دەربارە ی پرسیار ی ئاگادارکردنەوە‬


‫‪ :‬گیمان لێرەوە دەستپێکی خۆ ی دەکات‬ ‫چۆن خوێندنەوە گۆڕانکاریمان تیا دروست دەکات ؟ چۆن سودمان پێ دەگەیەنێ ؟‬ ‫لە نیۆیۆرک ڕۆژێکیان گوێ م لە هەواڵی دروستکردنی بەندیخانەیەکی تایبەت بوو لەشوێنێکی‬ ‫چۆڵ وە باسو خواز ی ئەوەیان بوو کە چەند ژور و هۆڵ و ڕارەوویان پێویست دەبێت لەدوا ی‬ ‫تێپەڕ بوونی پانزە ساڵی تر ‪ ،‬دیاربوو زۆر بەئاسانی گەیشتنە دەرەنجا م بە بەکارهێنانی چەند‬ ‫هاوکێشەیەکی ئاسان بە م شێوەیە چەند لەمناڵن ناتوانن بخوێننەوە لە تەمەنی دە بۆ یانزە‬ ‫ساڵن کە بەدڵنیاییەوە کەسیان ‪ ،‬تەنانەت گەر بۆگەیاندنی خۆشی بێ هەر ناخوێننەوە ‪ ،‬گیلمان‬ ‫ئەمە ی لەبەرچاوگرت کە چۆن گەورەکان دەتوانن کاریگەریان هەبێ لەنەهێشتنی ئارەزو ی‬ ‫خوێندنەوە بۆپاراستنی ژیانیان بەبێ ئەوە ی مەبەستیان خراپەبی ‪ ،‬گەرانەوە بۆ وانە ی مادلین‬ ‫لنجل ‪ ١٩٨٣‬دەربارە ی داهێنان و گرنگی چاودێریکردن لە پەرتووکیی منداڵن ‪ ،‬لەبارە ی‬ ‫‪ ،‬پێویستی لەڕادەبەدەر بۆ دایکان و باوکان و بەخێوکەران‬

‫باوەڕ م نیە کە پەرتووکێکی خراپ و نەگونجاو هەبێ بۆمناڵن نوسرابێ ‪ ،‬لەناو گەورەکاندا‬ ‫بۆتە باو جارجارە پەنجە ڕادەکێشن بۆ پەرتوکێک لەو پەرتووکانە ی بۆ منداڵن نوسراون یان‬ ‫جۆرێک لە ئەدەبی منداڵن ‪ ،‬یان نوسەرێکی دیار ی کراو گوایە پەرتووکەکانی خراپن و‬ ‫دەبێ منداڵن لەخوێندنەوە ی ڕابگیرێن ‪ ،‬لە م ڕوداوانە م چەند جارێک بینیووە و دوبارەش‬ ‫بوونەتەوە ‪ ،‬بانگەشە کردن بۆ ئایند بلیتۆن وناساندنی بە نووسەرێکی خراپ بەهەمان شێوە‬ ‫بۆ ئاڕ ئیڵ شتاین و دەیان نووسەر ی تر ‪ ،‬ڕەخنە لە گۆڤارە وێنەییەکان دەگیرا گوایە پشتگیر ی‬ ‫‪ .‬نەخوێندەوار ی دەکات ئەمەهیچ و پوچی و گێلی و سەپاندنە‬


‫نوسەر ی مناڵنی خراپ بوونی نیە ‪ ،‬چونکە هەر مناڵێک جیاوازە لەو ی تر ‪ ،‬هەموو مناڵێک‬ ‫ئەیەوێ بگەڕێ و بخوێنێتەوە ‪ ،‬مناڵن دەتوانن ئەوچیرۆکانە بدۆزنەوە کە خۆیان تیایدا دەژین‬ ‫و پێویستیانە ‪ ،‬بیر ی کۆن و داڕماو و مایە پوچ بەوشێوەیەنیە کەبۆ یەکە م جار بەڕێکەوت‬ ‫دەیبینێ ‪ ،‬رێ لەمناڵن مەگرن بۆ خوێندنەوە لەبەرئەوە ی ئێوە واهەست دەکەن ئەوە ی‬ ‫دەیخوێنێتەوە خراپە ‪ ،‬ئەو چیرۆکانە ی ئێوە بەدڵتان نیە ‪ ،‬سەرچاوەیەکە بۆ پەرتووکی تر کە‬ ‫‪ .‬ئێوە ئارەزو ی خوێندنەوە ی دەکەن ‪ ،‬هەمووانیش هەمان ئارەزوویان نیە‬ ‫ئەکرێ گەورەکان هۆکاربن بۆ داڕمان و لەناوبردنی خۆشەویستی مناڵن بۆ خوێندنەوە بەبێ‬ ‫وویستی خۆیان بەڕێگریکردن لەو بابەتانە ی مناڵەکە ئارەزو ی دەکات و خۆشی لێوە دەبینێت‬ ‫یان بەپێدانی پەرتووکی باشتر کەخۆشیان دەوێ بەڵ م توشی بێزارییان دەکات وەک نموونە ی‬ ‫پەرتووکەکانی سەدە ی بیست و یەک کەهاوتایە بە ئەدەبی فیکتۆر ی ‪ ،‬دەرەنجا م دەگەینە‬ ‫سەردەمێک باوەڕیان وادەبێ کە خوێندنەوە کردەیەکی خۆش نیە و خۆشی نابەخشێ ‪ ،‬بەڵک‬ ‫‪ .‬و لەوە خراپتریش وا لێکی دەدەنەوە کە قێزەونەو ناخۆشە‬ ‫گیمان دەپەڕێتەوە بۆ کار ی سەرەکی دووهە م ئەدەب و توانا ی گەورە ی بۆبەرزکردنەوە ی‬ ‫ئاستی بەشدار ی ویژدانی ‪ ،‬سەرنجێک دەنوسێ بۆ وەبیرهێنانەوە ی پێداگر ی ڕۆژنامەنووس‬ ‫‪ .‬ڕیبیکا سۆلنیت کە ) پەرتووک ئەودڵەیە لەسنگێکی تردا لێدەدات (‬


‫کاتێک سەیر ی سکرینی تەلەڤزیۆن دەکەین یان ئامادە ی بینینی فیلمێک دەبین ئەو بەسەرهاتانە‬ ‫دەبینی کە بەسەر کەسانی تردا ڕویانداوە لەکاتێکدا داڕشتنی چیرۆک لە پیت دەنەخشێنرێ و‬ ‫مشتێک لە ئاماژە ی جیاکار ی و ژمارە ی تێدایە ‪ ،‬تۆ تەنیا تۆ لەڕێی خەیاڵتەوە ‪ ،‬جیهانێک‬ ‫درووست دەکەیت و پڕ ی دەکەیت لەژیان لەچاو ی ئەوانیتردا دەیبینی و هەست بە شتەکان‬ ‫دەکەیت سەردانی ئەو شوێنانە دەکەیت کەهەرگیز نەتبینیوون و ناتوانی بیانبینی بەهیچ‬ ‫شێوەیەک لەشێوەکان ‪ ،‬درک بەوە دەکەیت کە هەموو ئەوکەسانە ی لەوێن لەهەمان کاتدا‬ ‫خۆتی و ئەبیتە کەسێکی تر ‪ ،‬کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ جیهانەکە ی خۆت هەستدەکەیت‬ ‫گۆڕانکاریت بەسەردا هاتووە ‪ ،‬بەشدار ی مرۆڤەکان دەکات بەچەند بەشێکەوە کە ڕێ‬ ‫‪ .‬خۆشکەرە ببینە کەسێک یان زیاتر لەوکەسانە ی دەمارگیرن بەخود ی خۆیان‬ ‫گیمان ئاماژە بۆ کار ی بنەڕەتی سێهە م دەکات لە ئەدەبی گێڕانەوەدا لەژیانی مرۆڤ و توانا ی‬ ‫ناساندنی وێنا ی لەبەر گیراوە ی جیهان بەهۆ ی گریمانە ی جێگرەوە لە شێواز ی شتەکان‬ ‫ئەمەش بابەتی ئۆرسۆل لی جوین مان بیردێنێتەوە لە چۆنیەتی فراوان کردنی ئاستی کردنی‬ ‫‪ .‬شتە تایبەتیەکان بەشێوازێکی کاریگەر بەهۆ ی گێڕانەوە ی چیرۆک‬ ‫چیرۆکی ئەدەبی دەتوانێ جیهانێکی جیاواز وێنابکات ‪ ،‬بتباتە شوێنێک کە لەوەو پێش‬ ‫سەردانت نەکردبێ وەک ئەو چێرۆکانە ی میوە ی پەریەکان دەخۆن ‪ ،‬کاتێک سەردانی ئەو‬ ‫شوێنانە دەکەیت ئیتر بە جیهانەکە ی خۆت ڕاز ی نابیت کە تیایدا گەورەبوویت ‪ ،‬ڕاز ی‬ ‫نەبوون کاردانەوەیەکی باشە ‪،‬چونکە گەر کەسەکان راز ی نەبوون بە ژیانیان ئەوا‬ ‫‪ .‬جیهانەکەیان دەگۆرن و دەیکەنە جیهانێکی باشترو جیاواز‬ ‫باشترین ڕێگە بۆ ڕاکێشانی سەرنج و ئارەزو ی خوێندنەوە لەسەرەتاوە نەگەیشتنە بە‬ ‫پەرتووک‪ ،‬پەرتووکخانە باشترین ڕێگەیە بۆ لەقاڵبدانی ئە م مەترسیە ‪ ،‬بیڵ مۆیرز لەپێشەکی‬ ‫) نامە ی خۆشەویستی وێنەگرتنی فۆتۆ ی نوێ ( دا بۆ پەرتووکخانەکان نوسیویەتی گەر‬ ‫پەرتووکخانەکان کراوە بوون ئەوا دیموکراسیش کراوەیە بەبێ گوێدانە شێوازو گەورەییەکە ی‬ ‫‪ ،‬گیمان گرنگی ڕۆڵی پەرتووکخانەکان لەژیانی تایبەتی خۆیدا دەگێڕێتەوە بۆ ‪ ،‬بەختی باش م‬ ‫هەبوو لە م نزیکانە پەرتووکخانەیەکی لێبوو و باوکیش م لەو جۆرە پیاوانەبوو کەدەتوانرا‬ ‫بەئاسانی ڕاز ی بکرێت بۆ ئەوە ی هەموو ڕۆژێ کاتێک خۆیان دەچن بۆکارکردن منیش‬ ‫بەرن لەگەڵ خۆیان‬ ‫و لە پەرتووکخانەکە بمێنمەوە ‪ ،‬لەپشووەکانی هاویندا کارمەندەکانی ناو پەرتووکخانەکەش‬ ‫ڕێگریان نەکرد لەمنداڵێک کەبتوانێ بەئارەزو ی خۆ ی بەناو پەرتووکەکاندا ڕێی خۆ ی ببڕێ‬


‫فەرهەنگ و کارتی زانیار ی بۆ گەران بەدوا ی پرتووکی خێو و دێو و جادو و ڕۆکێتدا ‪،‬‬ ‫گەران بەدوا ی خوێن مژەکان یان لێکۆڵەرەکان جادوگەرەکان یان شتە سەرنج ڕاکێشەکان ‪،‬‬ ‫‪ .‬کاتێک تەواو دەبوو م لە خوێندنەوە ی پەرتووکی منداڵن پەرتووکی گەورەکان م دەخوێندەوە‬ ‫گیمان چانسی هەبوو چونکە کارمەندانی پەرتووکخانەکە خۆشەویستی ئەمیان بۆ خوێندنەوە‬ ‫بەهەند وەرگرتبوو لەو جۆرە کەسانەبوون کە ڕێ خۆشکەربوون ‪،‬وەک ئەو کەسانە ی‬ ‫رێگربوون لەبەردە م گەرۆکی بۆشایی ئاسمان ڕۆناڵد ماکنێر لە پەرتووکخانە ی کاتی منداڵیدا‬ ‫‪ .‬گیمان بەچاو ی خۆشەویستیەوە دەیڕوانیە کارمەندەکانی پەرتووکخانەکە‬ ‫ڕاگرەکانی پەرتووکخانە کەسانی باشبوون ‪ ،‬پەرتووکیان خۆشدەوویست وئارەزویان دەکرد‬ ‫کە بخوێنرێنەوە ‪ ،‬فێریان کرد م چۆن پەرتووکی تر بخواز م لەپەرتووکخانە ی ترلەڕێگە ی‬ ‫خواستن و گۆڕینەوە لەنێوان پەرتووکخانەکاندا ‪ ،‬هیچ پەرتووکێکیان لێ گەورەنەدەکرد م کە‬ ‫دەمویست بیخوێنمەوە زۆر خۆشحاڵ دەبوون بەبوونی منداڵێکی چاوگەش کا ئارەزوو ی‬ ‫خوێندنەوە ی هەیە زۆر یارمەتییان دەدا م لەبارە ی ئەو پەرتووکانە ی کە دەمخوێندەوە و‬ ‫گفتوگۆیان لەگەڵ دەکرد م وە پەرتووکی تریان بۆ دەدۆزیمەوە لە ڕیزبەندیەکی دیار ی کراو‬ ‫وەک خوێنەرێک هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرد م نەکە م تر نەزۆرتر ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە‬ ‫بەڕێزەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرد م کەهێشتا لەتەمەنی هەشت ساڵی دابوو م ڕانەهاتبوو م‬ ‫‪ .‬بەو ڕێزگرتنە‬ ‫پەرتووکخانە ئازادیە ‪ ،‬لەوێ ئازاد ی لەخوێندنەوە ئازاد ی لەبیرکردنەوە ئازاد ی لە پەیوەند ی‬ ‫کردن ‪ ،‬پابەند بەفێرکار ی وەک فێرکارێک نا کە کۆتایی دێت بە کۆتایی قۆناغی خوێند لە‬ ‫قوتابخانە و زانکۆکاندا بەڵک و فێرکارێک کە پەیوەستە بە بینینی خۆشی ‪ ،‬دروستکردنی‬ ‫‪ .‬مەودایەک دوور لە مەترسی بۆ گەیشتن بە زانیار ی‬ ‫گیمان دەستەواژەیەکی نموونەیی خواست بۆ ئەو باوەڕە ی کە هەیبوو ) پەرتووکەکان تا‬ ‫کۆتایی دەمێننەوە ( وەک گریمانە بۆ دوا ی سەدە ی مۆنیتر و سکرینەکان ‪ ،‬لەنوسینێکیدا‬ ‫لەدوا ی دەرخستەکە ی هیرمان هیسە ی گەورە بۆ هۆکار ی ئەوە ی پەرتووک ئەفسونی خۆ ی‬ ‫‪ .‬لەدەست نادات هەرچەندە تەکنەلۆجیا لەبرەودابێ‬ ‫ئاماژە ی بەوەدا کە دۆگلس ئادەمز جارێک پێیدەڵێت پێش هاتنەئارا ی ئامێر ی گیندڵ بۆ‬ ‫خوێندنەوە ی ئەلەکترونی بە بیست ساڵ ‪ ،‬پەرتووک وەک ماسی قرش هەست پێکراوە ‪،‬‬ ‫ماسی قرش کۆنە لەبووندا چونکە لەپێش دەیناسۆرەکانەوە لەدەریاو زەریاکاندا هەبووە‬ ‫وهۆکار ی مانەوەیان تا ئێستا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ماسی قرش بیت باشترە لە هەرچ‬


‫شتێکیترو بەماسی قرش بمێنیتەوە ‪ ،‬پەرتووکە دەستلێدراوەکان ڕەقن بەئاستەنگ خراپ دەبن‬ ‫بەئاسانی پارێزگار ی لێدەکرێ ‪،‬سەرچاوە ی ووزە ی ناوێ بۆ بەکارخستنیان لەناو لەپی دەستدا‬ ‫‪ .‬پاراون ئەوان باشن لەبەر ئەوە ی پەرتووکن وە بۆ هەتاهەتایە شوێنی خۆ ی هەیە‬ ‫گیمان گرنگی بەوەدا کە تێکەڵ کردن نەکات لەنێوان گواستنەوە ی نامە لەگەڵ ناوەرۆکی‬ ‫هەمان نامە ‪ ،‬چونکە خوێندنەوە گرنگە شێواز ی گواستنەوە هیچ کاریگەر ی باش لە‬ ‫‪ .‬خوێندنەوە ی نامەکە دروست ناکات‬ ‫ئێمە پێویستمان بە پەرتووکخانە و پەرتووک هەیە ‪ ،‬هاوڵتیەک بزانێ بنوسێ و بخوێنێتەوە ‪،‬‬ ‫هیچ گرنگی نادە م بە وە ی پەرتووک لەسەر کاغەزبێ یان ئەلەکترۆنی بێ ‪ ،‬ئەوەندە بەسە‬ ‫بزان م دەخوێنیتەوە بێ گوێدانە ئەوە ی لەسەر پارچە کاغەزێک یان بە ڕاکێشان لەسەر‬ ‫‪ .‬سکرینێک بێت ‪ ،‬گرنگ ناوەرۆکە ‪ ،‬پەرتووکیش دائەنرێ بەناوەرۆک ‪ ،‬ئەمە گرنگیەکەیە‬ ‫پەرتووک ئەو ڕێگەیەیە کە لەگەڵ مردوەکاندا پێی دەدوێین و دەمانگەیەنێتە ئەو وانانە ی کە‬ ‫کەسانێک دایان ناوە و لەناوماندا نەماون ئەو وانانە ی مرۆڤایەتی کۆیکردونەتەوە و پێشکەشی‬ ‫کردونەتەوە و بەردەوا م لەزیاد بووندایە لەبر ی ئەوە ی بەردەوا م خەریکی دووبارە کردنەوە ی‬ ‫فێربوونیان بین ‪ ،‬هەندێ چیرۆک هەن لە مێژوو ی ووڵتان کۆنترن ئەو چێرۆکانە وایان کرد‬ ‫‪ .‬ئەو باڵەخانە و رۆشنگەریە ی کەتیایدا بۆ یەکەمجار گێڕڕاوەتەوە بۆماوەیەکی زیاتر بمێننەوە‬ ‫گیمان لە وانەیەکی نایابیدا ئەوە ی خستە بەر چاو چۆن چیرۆکەکان بەردەوامیان هەیە ‪ ،‬ئە م‬ ‫چیرۆکانە ڕزگاریان بووە بەهۆ ی ئەوکەسانە ی کە هەڵگر ی بوون و گواستویانەتەوە ‪ ،‬چیمان‬ ‫پێویستە بۆئەوە ی ئەرکەکانی سەرشانمان لببەین بەرامبەر بە داهاتوو ‪ ،‬وەک خوێنەر و‬ ‫‪ .‬نوسەر و ئامادەگیی و گێڕانەوە ی چیرۆک‬ ‫پێی وابوو دەبێ لەشوێنە گشتیەکان و تایبەتەکاندا بخوێنینەوە بۆبەدەستهێنانی خۆشی خۆئەگەر‬ ‫بۆ خۆشی خوێندمانەوە و ئەوانیتر دەمانبینن کە دەخوێنینەوە ئەوکاتە فێردەبین و خەیاڵمان‬ ‫‪ .‬بەکار دەخەین و دەیسەلمێنین بۆ ئەوانی تر کە خوێندنەوە کارێکی باشە‬ ‫پێویستە لەسەرمان پاڵپشتی پەرتووکخانەکان بکەین وە بەکاریان بهێنین وەخەڵکی تر هانبدەین‬ ‫کە پەرتووکخانە بەکاربێنن وە ناڕەزایەتی دەربڕین کاتێک پەرتووکخانەکان دادەخرێن ‪ ،‬گەر‬ ‫پەرتووکخانەیەک بەهەند وەرنەگریت ئەوا زانست و زانین و ڕۆشنبیر ی و زانایی بەهەند‬ ‫وەرناگریت تۆ بە م شێوەیە ئەودەنگانە کپ دەکەیت کە لەڕابردووە دێن و زیان لەداهاتوش‬ ‫‪ .‬دەدەیت‬


‫پێویستە ئەوبابەتانە ی مناڵەکانمان ئارەزو ی دەکەن بەدەنگی بەرز بیخوێنینەوە ئەو‬ ‫چیرۆکانەیان بۆبخوێنینەوە کەخۆمان لێیان بێزاربووین پێویستە لسایی دەنگەکان بکەینەوە‬ ‫بیانکەینە چیرۆکی پر لەچێژ و سەرنجیان ڕابکێشین بەردەوامبین لەخوێندنەوە نەوەستین‬ ‫بەبیانو ی ئەوە ی منداڵەکان خۆیان فێر ی خوێندنەوەبوون و دەتوانن خۆیان بخوێننەوە پێویستە‬ ‫خوێندنەوە ببێتە نەریت بۆ کۆکردنەوە ی خێزان وهێشتنەوە ی پەیوەندیەکان بەتوندو تۆڵی‬ ‫‪ .‬بالەوکاتانەدا تەلەفونەکانمان دابخەین و دورکەوینەوە لەهەرچ شتێک سەرنج بشێوێنێ‬ ‫پێویستە زمان بەکاربێنین واتا ی ووشەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانیان فێرببیین بۆ بەردەوامی‬ ‫پەیوەندیەکان بەوانی ترەوە بەشێوەیەکی ڕوون ‪ ،‬ئەوە بڵێین کەمەبەستمانە لەچەق بەستوویی‬ ‫زمان دوورکەوینەوە بەبیانو ی ئەوە ی ووشکەو بێئەرزشە بەڵک و بەکار ی بێنیین وەک‬ ‫کانیەک کە هەڵدەقوڵێ و واتا ی نوێ دەخوازێ و لەخۆ ی دەگرێ و ڕێگە بە دان پیانانی نوێ‬ ‫‪ .‬لەگەڵ نوێبوونەوە ی کات‬ ‫ئێمە وەک نووسەر بەتایبەتی نووسەر ی مناڵن ئەرکی سەرشانمانە کە ڕاستیەکان بنووسین‬ ‫بۆ خوێنەرەکانمان وە زیاتر گرنگ دەبێت کاتێک چیرۆکەکان تەواو دەبن لەبارە ی کەسانێک‬ ‫یان شوێنەکان کەهەرگیز بوونیان نەبووە وئێمە دروستمان کردوون ‪ ،‬ئەوە فێرببین کەڕاستی‬ ‫ئەوە نیە کە روودەدات بەڵک و ئەوە ی کە پێمانبڵێن ئێمە کێین لەکۆتاییدا گێڕانەوە ی چیرۆک‬ ‫ئەودرۆیەیە کە ڕاستیەکانمان پێدەڵێت ‪ ،‬لەسەرمانە نەیەڵین خوێنەرەکانمان بێزارببن بەڵک و‬ ‫دەبێ وایان لێبکەین لپەرەکان هەڵبدەنەوە ‪ ،‬باشترەین چارەسەر بۆکەسێک کە‬ ‫دووردەکەوێتەوە لەخوێندنەوە ئەو چێرۆکانەیە کاناتوانێ لەخوێندنەوە ی بووەستێ لەکاتێکدا‬ ‫ئەرکە لەسەرمان ڕاستیەکان بەخوێنەرەکانمان بڵێین وە بیان پارێزین بەدروستکردنی‬ ‫قەڵغانێک بەدەوریاندا و هەرچی زانیاریمان هەیە کە کۆمانکردۆتەوە لەکاتی ژیانمان لەسەر‬ ‫گۆ ی ئە م زەمینە سەوزە بۆیان ڕەوانە بکەین ‪ ،‬خۆمان بەدوربگرین لە پێدانی ئامۆژگار ی و‬ ‫وانە ووتنەوە و زۆریان لێنەکەین بە پابەندبوون بەدروستکردنی ڕەوشتێک یان نامەیەک‬ ‫وەک ئەوچۆلەکەیە ی کر م دەکات بەدەمی زەڕنەقوتەکانیەوە گەر بارودۆخ هەرچۆنێکیش بێت‬ ‫‪ .‬نابێت ئەوشتە بنووسی بۆمنداڵن کەبۆخۆت ناخۆشە بۆخوێندنەوە‬ ‫پێویستە وەک دانەر و نووسەر ی منداڵن درک بکەین بەوە ی کە کارێکی گرنگ ئەنجا م‬ ‫دەدەین ‪،‬خۆئەگەر کارەکەمان تێکداو ڕستە ی خراپمان نووسی و بووە هۆ ی دوور‬ ‫کەوتنەوەیان لەخوێندنەوە ئەوا دواڕۆژ ی خۆمان بێهێزدەکەین و دواڕۆژ ی منداڵکانیش‬ ‫‪ .‬لەسێدارەدەدەین‬


‫دوا ی ئەوە ی کە ولیا م بلیک لەنووسینێکدا بەرگر ی توند ی لە خەیاڵ کرد ‪،‬گیمان ئاماژە ی‬ ‫‪.‬بەتوانا ی لەڕادەبەدەر ی مرۆڤ کرد لە خەیاڵ دا کە بەرزترین پابەبندبوونی هەیە‬ ‫دەبێ هەر هەموو بەمناڵ و گەورەوە نووسەر و خوێنەر زیندە خەونەکانمان بەردەوا م بێ ‪،‬‬ ‫بەردەوا م بین لە خەوبینین زۆر ئاسانە لەشوێنێکدا وادەرخەیت هیچ کەس ناتوانێ هیچ شتێک‬ ‫بگۆڕێ ئێمە لەکۆمەڵگایەکی گەورەدا ژیان بەسەر دەبەین ‪ ،‬وە تاک هیچ بەهایەکی نیە‬ ‫هەروەک گەرد ی پێکهاتە ی دیوارێک یان وەک دەنکە برنجێک لە کێڵگەدا بەڵ م ڕاستیەکە‬ ‫ئەوەیە کە تاکەکان دەتوانن جیهانەکەیان بگۆڕن جارلەدوا ی جار وە داهاتوو بونیاد بنێن‬ ‫‪ .‬ئەمەش بە وێناکردنی شتەکان دەکرێ بەجیاواز ی دەردەکەوێ‬ ‫سەیرێکی ئە م ژورە بکە ئەوە ی دەیبینی تەنانەت دیوارەکانیش ‪ ،‬ئەمە تەنیا خەونێک بووە‬ ‫لەکاتێکی دیاریکراودا یەکێک خەونی بەکورسیەوە بینی و وتی دانیشتن لەسەر کورسی‬ ‫ئاسانترە وەک دانیشتن لەسەر زەو ی و کورسی وێناکرد دەبوو کەسیك خەونی ئەوە ی هەبێ‬ ‫کەمن لێرەدا قسەتان بۆبکە م وئێستا و لەلەندەن بێ ئەوە ی باران ببارێ بەسەرماندا ‪،‬‬ ‫دووبارە ی دەکەمەوە ئە م ژورەو پێکهاتەکانی هەموو شتەکانی ناو باڵەخانەکە و شارەکە ‪،‬‬ ‫هەن چونکە کەسانێک خەونیان بینیووە لەبەر ئەوە ی لەزیندەخەوندا نقو م بوون و بیریان‬ ‫کردەوە و ئەوشتانەیان دروستکرد کەپێشتر دروست نەکرابوون ‪ ،‬شیکاریان کرد‬ ‫بۆئەوکەسانە ی کە گاڵتەیان پێدەکردن ‪ ،‬لەکۆتاییدا دوا ی بەسەر چوونی کات سەرکەوتوو‬ ‫بوون ‪ ،‬هەموو جووڵە سیاسیەکان ‪ ،‬جووڵە ی کەسەکان ‪ ،‬هەیە چوونکە کەسانێک خەونیان‬ ‫‪.‬بینی بە جۆرێکی تر لە) بوون (‬ ‫‪ :‬دوا پەیمانی گیمان بابەتێکی دەنگدەرەوەیە لە م ڕۆژگارانەدا‬ ‫پێویستە چیماندەوێ بەسیاسیەکانی بڵێین ‪ ،‬دەنگ نەدەین بەو سیاسیانە ی لە پارتەکانیاندا‬ ‫گرنگی بە خوێندنەوە و پەرتووک نادەن نایانەوێ پارێزەر و هاندەر ی زانست و زانین بن ‪،‬‬ ‫‪ .‬ئەمە پەیوەند ی بە سیاسەتی پارتەکانەوە نیە ئەمە پەیوەستە بە مرۆڤایەتیەوە بەگشتی‬



Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.