zansti nwe No.26

Page 1

‫دوو شاری کوردستان؛ پیسترین شاری جیهانن‬ ‫رەقترین مادەی جیهان بووە نانۆیی‬

‫ژمار ‌ه (‪ ،)26‬تشرینی دووەم ‪ 2013‬نرخ (‪ )2000‬دینار‬

‫‪www.lvinpress.com//LvinZansty‬‬

‫دەریاچەیەک هەمووان دەکات بەبەرد!‬ ‫ژیان لەنزیکی فڕۆکەخانە مەترسیدارە‬

‫خراپترین هەڵە‬ ‫زانستییەکان‬ ‫گەورەترین زانای‬ ‫جیهان کێیە؟‬

‫بۆچی ئاوی گەرم خێراتر‬ ‫لەئاوی سادر دەیبەستێت؟‬

‫مانگا لەپیسی هەوا دەتپارێزێت‬ ‫نۆبڵی ئەمساڵ بۆ چارەسەری کۆتایی شەکرە بوو‬

‫بۆگاتی‬

‫فیراری‬ ‫سورپرایزی کۆمپانیای‬ ‫بەرهەمهێنا‬ ‫خێراترینی‬


‫ۆمەڵگایەکی‬ ‫ی ببین بەک‬ ‫بۆ ئەوە‬ ‫ستپێبکەین؟‬ ‫لەکوێوە دە‬ ‫زانستیی‬

‫سەرنووسەر‬

‫ئاراستەکاندا‬ ‫لەهەموو‬ ‫ورد هەیە‪،‬‬ ‫کوردستانی باشور ەرنامەڕێژی‬ ‫جیدی‌و ب‬ ‫هاوچەرخ‬ ‫ی جیهانی‬ ‫ری‬ ‫رەخنەیی‌و‬ ‫کۆمەڵگایەک‬ ‫مییدا پێویستی بەکا وەردەیەکی‬ ‫ن هەنگاو‬ ‫ی کوردیی‬ ‫کردنی پەر‬ ‫ە‬ ‫ه‬ ‫ە‪ ،‬دووهەمی‬ ‫سێ‬ ‫جیهانی‬ ‫کۆمەڵگا‬ ‫ڵ دروست‬ ‫وی یەکەم‬ ‫ی دەرەوەدا‬ ‫ی‬ ‫ۆ‬ ‫لەکۆمەڵگا‬ ‫هەست‌ ر‬ ‫مان هەنگا‬ ‫ستانە بەڕو‬ ‫ن‪،‬‬ ‫ین‬ ‫ە‪،‬‬ ‫وە‪ ،‬بێگو‬ ‫زر رۆڵ بب‬ ‫رد‬ ‫مەبەست‬ ‫پاشخانێکە‬ ‫سێهەمیی زانست‌و ه‬ ‫انەوەی زانکۆکانی کو ی‪ ،‬لــێ ـرەدا‬ ‫ن بە‬ ‫پێشئەوەی‬ ‫ن بەجیهانی‬ ‫بۆیە کر‬ ‫وانەوتنەوەو‬ ‫هەموومان گیرۆدەیا ەوە هەیە‪.‬‬ ‫شێوەیەک بب‬ ‫چ لەئاستی‬ ‫ت‪،‬‬ ‫ی بەزانست‬ ‫جیهانی بە‬ ‫ی‪ ،‬ئەمەش‬ ‫ون ئەوەیە‬ ‫دەبینێ رین پێوەند‬ ‫هانی‬ ‫بو‬ ‫کە کەمت‬ ‫وەی کۆمەڵگـــایەکی ی بیر لەجیهانیی وێژینەوەدا ببێت بەجی ت دەکرێت‪،‬‬ ‫دنـەوە لـــە‬ ‫ت‬ ‫وە‬ ‫س‬ ‫کـر‬ ‫ەزانستیی قورسترە لە سارەی چ لەئاستی ینکردنی بودجەی پێوی هان بتوانن‬ ‫لەسەر هە‬ ‫رانەوەو داب‬ ‫بــیـر ی بکەیت ب‬ ‫ستان‌و جی‬ ‫ونکە بەک‬ ‫انی کورد‬ ‫ت‬ ‫سێهەم‬ ‫هاریکاری‬ ‫رۆڤ بتوانێ‬ ‫م ـەڕی ـخ چ‬ ‫کـو توێژەر‬ ‫ی بکەن‌و‬ ‫م‬ ‫ن‬ ‫ۆ‬ ‫چ‬ ‫ە‬ ‫م‬ ‫ە‬ ‫و‬ ‫و‬ ‫ەڵــێ ـ‬ ‫ەکتر‬ ‫ئاویش تــا‬ ‫ەیتە‬ ‫هاریکارییە‬ ‫بک خ بــژیــت‪ ،‬ب ـۆی ـە د انەت هەواو‬ ‫ئاسانی سەردانی ی بێت‪ ،‬ئ ـەم‬ ‫بە‬ ‫م ـەڕی ـ‬ ‫روســـت ب‬ ‫بەخاوەن‬ ‫ناچارە تەن‬ ‫دەکــات‬ ‫خدا مرۆڤ‬ ‫وانیاندا د‬ ‫کان‬ ‫دێک لەنێ‬ ‫لەمەڕی‬ ‫بە بەشێک‬ ‫هەمدا هەن‬ ‫ێندکارە رەخنـــەگرە تان دەکات‬ ‫وستبکات‪.‬‬ ‫جیهانی سێ‬ ‫یین‪ .‬خو‬ ‫خ‌و کوردس‬ ‫در‬ ‫دژە زانست‬ ‫ی هاوچەر‬ ‫ۆمەڵگاکانی‬ ‫ڕادەبـــەدەر‬ ‫رد ئایدیا‬ ‫ک‬ ‫ە‬ ‫وە بـــەڕوی‬ ‫ل‬ ‫‪.‬‬ ‫ە‬ ‫و‬ ‫پیون‪ ،‬کە ل‬ ‫ی جیهانیی‬ ‫انـــە‬ ‫کلتور چەس‬ ‫لەناویشدا مرۆڤی ک ە‪ ،‬لەزانست‬ ‫وی ک ـۆت ـایــی ـدا کـــر تیپێکردووە‪،‬‬ ‫ی‬ ‫ەی‬ ‫م‬ ‫ه‬ ‫ە‬ ‫ه‬ ‫سێ‬ ‫ل ـەه ـەن ـگــا‬ ‫ستادا دەس‬ ‫ی‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫ـ‬ ‫ان‬ ‫ان‬ ‫ر‬ ‫ه‬ ‫ەئێ‬ ‫زانـکـۆی‬ ‫مرۆڤی جی دنەوەیەکی رەخــنـەگـ پێشکەوتنی‬ ‫مایەگوزاریدا‪ ،‬کە ل ەخــن ـەی ـی‌و‬ ‫ر‬ ‫ی‬ ‫ک‬ ‫کەمتر بیر‬ ‫ر‬ ‫ە‬ ‫ر‬ ‫ر‬ ‫ێن‬ ‫وتنی سە‬ ‫ـــەروەردەی‬ ‫کوردستان‬ ‫رەخنەگرتن‬ ‫بزو انی پێشکە‬ ‫ەرجێک پــ‬ ‫بــەرەبــەرە‬ ‫ییەک‬ ‫لەکاتێکدا‬ ‫مێکی بەم‬ ‫ت‪،‬‬ ‫بەواڵتێکی‬ ‫یەکێکیتر لەپێویست یا لەسیست‬ ‫هانیی لـەگـەڵـدا بێ وە دەکات‬ ‫‪.‬‬ ‫د‬ ‫دیایە‪ .‬ئای‬ ‫ە‬ ‫گەشە جی‬ ‫رە‬ ‫کەناری‬ ‫زانستیی بوونی ئای‬ ‫اڵتێکی بەکارهێــــــنە ــــــــــەیەنێتە‬ ‫و‬ ‫زانستیی‬ ‫ودا دروس ـت دەبێت‌ ستدا لەو‬ ‫دەیگــــ‬ ‫ئاستی پێوی‬ ‫و‬ ‫رهەمهێنەرو‬ ‫پ ـەروەردەی ـی زیــنـد روەردە لە‬ ‫بە‬ ‫ه ـەی ـە‪ ،‬کە‬ ‫ە‬ ‫‪.‬‬ ‫ــ‬ ‫پ‬ ‫ن‬ ‫ر‬ ‫م‬ ‫ت‪ ،‬کاتێک‬ ‫گ ـری زۆر‬ ‫ک دەبن‌و دە‬ ‫ئارامیی‪.‬‬ ‫لــێــرەدا رێ ـ‬ ‫نێ‬ ‫ە سیاسییە‪،‬‬ ‫ای‬ ‫د‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫ل‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫و‬ ‫اڵ‬ ‫ە‬ ‫دیا جگە ل‬ ‫دەستێ دیاکان بەک‬ ‫بــێـگـومــان‬ ‫ەم رێگریی‬ ‫ای‬ ‫ای‬ ‫ئ‬ ‫ئ‬ ‫ئ‬ ‫جیلەوەیە‬ ‫ەشەسەندنی‬ ‫نەبوو‬ ‫ە گرنگی‬ ‫ها بەشێکی بچووکی ەالیەن ئەو‬ ‫گ‬ ‫رێگرییەکە ل‬ ‫بۆ پێگرتن‌و خوێندنی بااڵو پەرورد گاش تەن‬ ‫دەت ـرس ـن‬ ‫ـن ـی کۆمەڵ‬ ‫ری‬ ‫و وەزارەتی‬ ‫ی‬ ‫گ ـرتـ‬ ‫و‬ ‫ـە‪ ،‬تۆ بەشی زۆر ــب ـوون ـی گــۆڕانــک ــا ەوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫هەرد ه ـەی ـە‪ ،‬ســوود وەر دەری هـەی‬ ‫ە مەترسیی‬ ‫ب ـەدروســت‬ ‫ە‬ ‫ە‬ ‫ن بکەوێت‬ ‫گێرەشێوینی‬ ‫تایبەتی ن گرنگی لـــەڕادەبـــ کاری لەسیستمی کــ وەندییەکانیا‬ ‫لەدوایشدا‬ ‫ە‬ ‫یاکا‬ ‫ژ‬ ‫ان‬ ‫ر‬ ‫ڕ‬ ‫ە‬ ‫ایدیای گۆ‬ ‫بەسەقەتی‌و‬ ‫هەبێت ب‬ ‫و‬ ‫لەئاید گەنجێک ئ‬ ‫ەرەتا رەخــنـەدەگـرن‌ ن کــارەک ـە‬ ‫ی ئـەوەی‬ ‫بنێ‬ ‫یا‬ ‫وڵــدەدە‬ ‫ۆتاییدا س‬ ‫ریفۆرمەکانی‬ ‫واید دا هەبێت‪ ،‬یان ئاید هێنێت‪ ،‬لەک‬ ‫دەکـــەن‪ ،‬یــان هــە ک چۆن بۆ‬ ‫ب‬ ‫یل‬ ‫م‬ ‫ۆتۆمب‬ ‫ە‬ ‫ڕادەیەکیش‬ ‫ەره‬ ‫ت‪ ،‬وە‬ ‫ەو ئایدیایە‬ ‫داخەوە تا‬ ‫ئ هەمی کشت‌و کاڵی ب ت‪ ،‬تاوەکو ئ‬ ‫لێ ناتەواوی بکرێ ردیان‌و بە‬ ‫بەر‬ ‫هەبێ‬ ‫ی بااڵ ک‬ ‫ی‬ ‫دەبێت پیشەسازییەک دنەوەو کۆمەڵگا سود ی خوێندن‬ ‫داهێنانەکە‬ ‫ر‬ ‫ەوتوبوون‪.‬‬ ‫خاتە بواری جێبەجێک می ئایدیا‌و‬ ‫سەرک‬ ‫رەکە بەرهە‬ ‫ب‬ ‫ت‌و داهێنە‬ ‫ببینێ‬ ‫ت پێبکات‪.‬‬ ‫خۆی هەس‬


‫وەرزی جارێک کۆمپانیای لڤین‌ ده‌ریده‌کات‬ ‫دوو شاری کوردستان؛ پیسترین شاری جیهانن‬ ‫رەقترین مادەی جیهان بووە نانۆیی‬

‫ژماره (‪ ،)26‬تشرینی دووەم ‪ 2013‬نرخ (‪ )2000‬دینار‬

‫‪www.lvinpress.com//LvinZansty‬‬

‫دەریاچەیەک هەمووان دەکات بەبەرد!‬ ‫ژیان لەنزیکی فڕۆکەخانە مەترسیدارە‬

‫خراپترین هەڵە‬ ‫زانستییەکان‬ ‫گەورەترین زانای‬ ‫جیهان کێیە؟‬

‫‌سه‌رنووسه‌ر‌‪ :‬حسێن حسێنی‬ ‫‌به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری‪ :‬شێرکۆ خانزادی‬

‫بۆچی ئاوی گەرم خێراتر‬ ‫لەئاوی سادر دەیبەستێت؟‬

‫مانگا لەپیسی هەوا دەتپارێزێت‬ ‫نۆبڵی ئەمساڵ بۆ چارەسەری کۆتایی شەکرە بوو‬

‫بۆگاتی‬

‫‌خاوه‌نی ئیمتیاز‪ :‬کۆمپانیای لڤین بۆ چاپ‌و باڵوکردنه‌وه‌‬

‫فیراری‬ ‫سورپرایزی کۆمپانیای‬ ‫بەرهەمهێنا‬ ‫خێراترینی‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫ناونیشان‪ :‬نووسینگه‌ی سه‌ره‌کی‪.‬‬ ‫کوردستان‪ .‬سلێمانی‪ .‬گه‌ڕه‌کی عه‌لی ناجی‬ ‫سه‌روو نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی ناجی‬ ‫چاپخانه‌ی کاکۆن چاپیدەکات‬ ‫کۆمپانیای بالڤ پەیک باڵویده‌کاته‌و ‌ه‬

‫‪Tel: 07701991949‬‬ ‫‪www.lvinpress.com/lvinzansty‬‬ ‫‪zanstinwe@yahoo.com‬‬

‫‪26 16‬‬ ‫‪40 30‬‬

‫‪nce2‬‬

‫‪lvinscie‬‬

‫‪k.com/‬‬

‫‪ceboo‬‬

‫‪www.fa‬‬


4

No.26, November 2013


‫‪5‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫سەیرترین مەتەڵی‬ ‫جیهانی فیزیا دۆزرایەوە‬ ‫بۆچی ئاوی گەرم خێراتر‬ ‫لەئاوی سارد دەیبەستێت؟‬

‫ئامادەکردنی‪ :‬زانستی نوێ‬

‫ئاوی گەرم لەچاو ئاوی سارد خێراتر دەیبەستێت؟ ئەمە پرسیارێکە کە زۆر کەسی‬ ‫بەخۆیەوە مەشغول کردووە‪ ،‬زانایان شیکاری جۆربەجۆریان بۆ ئەم دیاردە پێشکەش‬ ‫کردووە‪ ،‬بەاڵم لەئێستادا بڕوا وایە نهێنییەکە دۆزراوەتەوە‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫ئــــەم رەفــــتــــارەی ئــــاو پێی‬ ‫دەوترێت (کاریگەری ئەمپمبا)‪،‬‬ ‫لەم دی ــاردەدا‪ ،‬ئاو بەپێچەوانەی‬ ‫شــلــەکــانــیــتــر‪ ،‬هـــەرچـــی پــلــەی‬ ‫گــەرمــیــیــەکــەی بــەرزتــر لەپلەی‬ ‫گــەرمــی ژوور بــێــت‪ ،‬خــێــراتــر‬ ‫دەیبەستێت‪.‬‬ ‫زانــایــان هەرچەند شیکاری‬ ‫زۆریان بۆ چۆنیەتی روودانی ئەم‬ ‫دیــاردە پێشکەش کــردووە بەاڵم‬ ‫تائێستا هــۆکــاری ئــەم دیــاردە‬ ‫سەیرە فیزیاییە بەتەواوەتی روون‬ ‫نەبووتەوە‪.‬‬ ‫بـــــەم دوایـــــانـــــە گــروپــێــک‬ ‫لەفیزیاییەکانی زانکۆی تەکنیکی‬ ‫نانیانگی سەنغافورە‪ ،‬رێگەیەکیان‬ ‫بـــۆ ش ــی ــک ــاری ئــــەم کــێــشــەیــە‬ ‫دۆزیوەتەوەو گەڕاندوویانەتەوە بۆ‬ ‫کارلێکی نائاسایی مولکیولەکانی‬ ‫ئاو لەگەڵ یەکترییدا‪.‬‬ ‫هــەمــوو مولکیولێکی ئــاو‬ ‫لەگەڵ مولکیولەکانی دراوسێیدا‬ ‫جورێک پێوەندی کارۆمۆگناتیسیی‬ ‫هەیە‪ ،‬کە پێی دەوترێت پێوەندی‬ ‫هایدرۆجینی‪ .‬هەر ئەم پێوەندییە‬ ‫دەبــێــت بــەهــۆی ئـــەوەی هێزی‬ ‫روکشانی ئــاو دروســت ببێت‌و‬ ‫ئاو لەپلەیەکی گەرمی بەرزتردا‬ ‫لەچاو شلەکانیتر بکوڵێت‪.‬‬ ‫ئ ــێ ــس ــت ــا دکـــــتـــــۆر (ســـــان‬ ‫چانگکینگ‌)و دکــتــۆر (زان ــگ)‬ ‫لەزانکۆی تەکنیکی (نانیانگ )‬ ‫دەڵــێــن پــێــوەنــدی هایدرۆجینی‬ ‫دەکرێت پاساوێش بێت بۆ ئەوەی‬ ‫مولکیولەکانی ئــاو چــۆن وزە‬ ‫پاشەکەوت‌و ئازاد دەکەن‪.‬‬ ‫بەوتەی ئەوان‪ ،‬ئەو خێراییەیی‬ ‫کە لەودا وزەی ئاو ئازاد دەبێت‬ ‫بەندە لەسەر دۆخــی سەرەتایی‬ ‫ئاوەکە‪ ،‬ئەگەر دوو پەرداخی ئاوی‬ ‫گــەرم‌و ئــاوی ســارد بخەینە نێو‬ ‫فرێزەرەوە ئاوی سارد دەتوانێت‬ ‫وزەکە خێراتر ئازاد بکات‪.‬‬ ‫دکتۆر جانگکینگ دەڵێت‪" :‬‬ ‫پرۆسەکان‌و خێرایی ئازادبوونی‬ ‫وزەی ئــاو‪ ،‬بەندە لەسەر وزەی‬ ‫ســـەرەتـــایـــی ســـەرچـــاوەکـــان‌و‬ ‫جیاوازی زاتییان لەگەڵ یەکترییدا‬ ‫هەیە‪".‬‬ ‫کاریگەری ئەمپمبا لەناوی‬ ‫خوێندکارێکی تانزانیاییەوە بەناوی‬ ‫ئەراستو ئەمپمبا وەرگیراوە‪ ،‬ئەم‬

‫خــوێــنــدکــارە بــۆ یەکەمجار ئەم‬ ‫دیاردەی لە ئایس کرێمی ساردی‬ ‫سەهۆاڵوییدا بینی‪.‬‬ ‫ئـــەو لــەســاڵــی (‪)١٩٦٩‬دا‬ ‫لەوتاریکی زانستییدا پیشانیدا‬ ‫قەبارەی یەکسانی ئــاوی ساردو‬ ‫گــــەرم لــەنــێــو ســــاردکــــەرەوەدا‬ ‫بەخێرایی جیاواز دەیبەستن‪ ،‬کە‬ ‫خێرایی بەستنی ئاوی گەرم زیاترە‬ ‫لەئاوی سارد‪.‬‬ ‫ئ ــەم کــاریــگــەریــیــە دەکــرێــت‬ ‫بــەکــارهــیــنــانــی زۆری لــەژیــانــدا‬ ‫هــەبــێــت‪ ،‬وەکــــو هــەڵــەبــوونــی‬ ‫بەکارهێنانی ئــاوی کواڵتوو بۆ‬ ‫البردنی سەهۆڵ لەسەر شوشەی‬ ‫ئۆتۆمبیل لــەرۆژێــکــی ســاردی‬ ‫زستاندا‪ ،‬یان زووتر بەستنی بۆری‬ ‫ئاوی گەرم لەچاو ئاوی سارد‪.‬‬ ‫چەندین تیۆریی بۆ شیکاری‬ ‫ئــەم دیــاردە بوونی هەیە‪ ،‬وەکو‬ ‫ئەوەی بەهەڵم بوونی ئاوی گەرم‬ ‫واتــای ئەوەیە ئاوێکی کەمتر بۆ‬ ‫بەسەهۆڵبوون بوونی هەیە‪ ،‬یان‬ ‫تیۆرییەکیتر دەڵێت گازەکانی ناو‬ ‫ئاو کاتێک ئاوەکە گەرم دەبێت‬ ‫ئاوەکە لینجتر دەکات‪.‬‬ ‫ساڵی رابــردوو ئەنجوومەنی‬ ‫شــاهــانــەی کــیــمــیــای بــەریــتــانــیــا‬ ‫خەاڵتێکی هەزار پاوەنی دیاریکرد‬ ‫بۆ هەر کەسێک شیکار بۆ ئەم‬ ‫دیــاردە بدۆزێتەوە‪ .‬توێژەریەکی‬ ‫کــیــمــیــا لـــەزانـــکـــۆی زاگــــرب‪،‬‬ ‫لــەئــۆکــرایــنــا ســەرەتــای ئیمساڵ‬ ‫وەک بــــــراوەی ئــــەم خــەاڵتــە‬ ‫دیاریکرا‪ .‬ئەو تاقیکردنەوەیەکی‬ ‫بە بەکارهێنانی هەندیک کەمۆڵە‬ ‫بەئەنجامگەیاند‌و‬ ‫لــەتــاقــیــگــەدا‬ ‫لەوتارێکی زانستییدا پیشانییدا‬ ‫کە لەوانەیە هۆکاری ئەم دیاردە‬ ‫گــواســتــنــەوەی گــەرمــۆکــە بێت‪،‬‬ ‫چونکە گواستنەوەی گەرمۆکە‬ ‫لەئاوی نیوەگەرمدا دەبێت بەهۆی‬ ‫ئەوەی خێراتر فێنک ببێتەوە‪.‬‬ ‫ب ــەاڵم دکــتــۆر چانگکینگ‌و‬ ‫دکـــتـــۆر زانـــــک بـــۆ شــیــکــاری‬ ‫زیاتری ئەم دیاردە چوونە ئاستی‬ ‫مولکیولی‪ ،‬وتــارە زانستییەکەی‬ ‫ئەوان پیشاندەدات کاتێک سەهۆڵ‬ ‫دەیبەستێت‪ ،‬مولکیولەکانی ئاو‬ ‫چۆن خۆیان رێکدەخەن‪ ،‬ئەوان‬ ‫لەوتارێکیتردا دیاردەی (ئەمپمبا)‬ ‫یان شیکردەوە‪.‬‬

‫‪6‬‬


‫‪7‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫ئەوان دەڵێن کارلێکی نێوان‬ ‫هایدرۆجینییەکان‌و‬ ‫پێوەندییە‬ ‫پێوەندی بەهێزتر کە ئەتۆمەکانی‬ ‫ئۆکسیجن‌و هایدرۆجین لەالی‬ ‫یەکتری دەهێڵێتەوەو پێی دەوترێت‬ ‫پێوەندی کۆڤاالنسی‪ ،‬هۆکاری‬ ‫ئەم دیاردەیە‪.‬‬ ‫لەدۆخی سروشتییدا کاتێک‬ ‫ئ ــاو گـــەرم دەبــێــت‪ ،‬پێوەندییە‬ ‫کۆڤاالنسییەکانی نێوان ئەتۆمەکان‬ ‫دەکــێــشــرێـت‌و وزە پــاشــەکــەوت‬ ‫دەب ــێ ــت‪ .‬ب ــەوت ــەی تـــوێـــژەران‪،‬‬ ‫پــێــوەنــدیــیــە هــایــدرۆجــیــنــیــیــەکــان‬ ‫کاریگەرییەکی نائاسایی لەئاودا‬ ‫دروستدەکات‪ ،‬کە دەبێت بەهۆی‬ ‫ئــەوەی کاتێک ئاو گەرم دەبێت‬ ‫پێوەندییە کۆڤاالنسییەکان کورتتر‬ ‫ببنەوەو وزە پاشەکەوت ببێت‪.‬‬ ‫ئ ــەم پــرســە دەبــێــت بــەهــۆی‬ ‫ئــەوەی وزەی ئــازادکــراوی ئەم‬ ‫پێوەندییانە‪ ،‬بــە بـــراورد لەگەڵ‬ ‫دۆخــــــی ســـــەهـــــۆاڵی لــەنــێــو‬ ‫فرێزەردا‪ ،‬بەشێوەی ئیکسپۆننشیال‬ ‫بەرزببێتەوە‪ .‬هەر بۆیە ئاوی گەرم‬ ‫وزەیەکی زیاترو خێراتر لەئاوی‬ ‫سارد لەدەست دەدات‪.‬‬ ‫دکتۆر چانگکینگ دەڵێت‪":‬‬ ‫گـــەرمـــکـــردن‪ ،‬وزە بــەشــێــوەی‬ ‫کــورتــکــردنــەوەو بــەهــێــزکــردنــی‬ ‫پێوەندی کۆڤاالنسی پاشەکەوت‬ ‫دەکــات‪ .‬پێوەندی هایدرۆجین‌و‬ ‫ئۆکسیجین کە لە فرێزەردا سارد‬ ‫بووبێتەوە‪ ،‬وزەکــەی بەخێرایی‌و‬ ‫بـــەشـــێـــوەی ئــیــکــســپــۆنــێــنــشــیــاڵ‬ ‫پێوەندی بەوزەی پاشەکەوتکراوی‬ ‫سەرەتاییەوە هەیە ئازاد دەکات‪،‬‬ ‫هــەر بۆیە کاریگەری (ئەمپمبا)‬ ‫رودەدات‪".‬‬ ‫دکـــتـــۆر دنــیــس ئـــازبـــورن‪،‬‬ ‫پرۆفیسۆری زانکۆی داروسەالم‬ ‫لەتانزانیاو یەکێک لەنووسەرانی‬ ‫وتـــارە زانستییە نــاســراوەکــەی‬ ‫ئــەمــپــمــبــا لــەســاڵــی (‪)١٩٦٩‬دا‬ ‫لــەبــارەی ئــەم دۆزیــنــەوە نوێیەوە‬ ‫دەڵــێــت‪ ":‬چــەنــدیــن میکانیزمی‬ ‫جــیــاواز لــەوانــەیــە لەکاریگەری‬ ‫ئەمپمبادا رۆڵــیــان هەبێت‪ ،‬ئەو‬ ‫شتەی کە نووسەرانی ئەم وتارە‬ ‫نوێیە باسیدەکەن‌و دەیبەستنەوە‬ ‫بەپێوەندی نێوان هایدرۆجین‌و‬ ‫ئــۆکــســیــجــنــەوە لــەوانــەیــە تەنها‬ ‫یەکێکیان بێت‪".‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫براوەکانی خەاڵتی نۆبڵ‬

‫‪2013‬‬

‫‪8‬‬


‫‪9‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫جولیون جەنکینز‪ ،‬وەرگێڕانی‪ :‬زانستی نوێ‬

‫خەاڵتی نۆبڵی ‪ ٢٠١٣‬بۆ کیمیای کۆمپیوتەری؛‬ ‫کیمیای کۆمپیوتەری چییە؟‬ ‫براوەکانی نۆبڵی کیمیای‬ ‫ئیمساڵ بــەلــێــکــدانــی فیزیای‬ ‫ک ــاس ــی ــک ــیــی‌و کـــوانـــتـــەم‌و‬ ‫ب ــەک ــاره ــێ ــن ــان ــی ئــــەژمــــاردە‬ ‫کــوانــتــەمــیــیــەکــان‪ ،‬تــوانــیــویــانــە‬ ‫باشتر بچنە قواڵیی کیمیاوە‪.‬‬ ‫ئەوان رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر‬ ‫تاقیکردنەوەکانیان بۆ کۆمپیوتەر‬ ‫دەگوازنەوە‌و لەجیاتی کارکردن‬ ‫لــەتــاقــیــگــەدا بــەکــۆمــپــیــوتــەر‬ ‫کاردەکەن‪( .‬مارتین کارپلۆس)‪،‬‬ ‫(مــایــکــل لــڤــی ـت‌)و (ئــاریــش‬ ‫وارشل) بەسوود وەرگرتن لەو‬ ‫شێوازانەی لەدەیەیی (‪)١٩٧٠‬‬ ‫دا بنیادیاننا‪ ،‬توانییان پرۆسە‬ ‫کیمیاییەکان بەکۆمپیوتەر بخەنە‬ ‫بەرچاو‪.‬‬ ‫کیمیاییەکانی سەرانسەری‬ ‫ج ــی ــه ــان‪ ،‬هـــەمـــوو رۆژێــــک‬ ‫زیاتر لــەڕۆژی پێشوو خۆیان‬ ‫بــەزانــســتــی کۆمپیوتەر تەیار‬ ‫دەکــەن‌و لەجیاتی تاقیگە پەنا‬ ‫بۆ کۆمپیوتەر دەبەن‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫باشتر لەگرنگی ئەم کارە بگەی‬ ‫نموونەیەک باسدەکەین‪ ،‬بچوو‬ ‫تاقیگە بۆ ئەوەی هاوشێوەسازی‬ ‫بۆ یەکێک لەگرنگترین کارلێکە‬ ‫کــیــمــیــایــیــەکــانــی ســـەرزەویـــی‬ ‫بــکــەیــت‪ :‬رۆشــنــە پێکهاتن‪.‬‬ ‫کــارلــێــکــە کیمیاییەکانی نــاو‬ ‫گـــــەاڵی ســـــەوز ئــۆکــســیــجــن‬ ‫پێشمەرجی‬ ‫بەرهەمدەهێنن‌و‬ ‫دروســتــبــوونــی ژیــانــە لــەســەر‬ ‫هەسارەکەمان‪.‬‬ ‫ب ــۆ ئـــــەوەی هــاوشــێــوەی‬ ‫رۆشنەپێکهاتن دروستبکرێتەوە‪،‬‬ ‫دەکــرێــت خانە خۆریی ئاڵۆز‬ ‫دروســـتـــبـــکـــرێـــت‪ .‬کــاتــێــک‬ ‫مــولــکــیــولــەکــانــی ئـــاو شیتەڵ‬

‫دەبـــنـــەوە‪ ،‬ئــۆکــســیــجــن ئـــازاد‬ ‫دەبێت‪ ،‬بــەاڵم هایدرۆجینیش‬ ‫ئازاد دەبێت‪ ،‬ئەم هایدرۆجینە‬ ‫دەکــــرێــــت بــــۆ لــێــخــوڕیــنــی‬ ‫ئۆتۆمبیلەکان بەکاربهێنرێت‪.‬‬ ‫بــۆیــە هــانــدەری پێویست بۆ‬ ‫ئەم کــارە بوونی هەیە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫بتوانن ئــەم کێشە چــارەســەر‬ ‫بکەن هەنگاوێکی گەورەتان بۆ‬ ‫چــارەســەری گازەکانی ژوری‬ ‫سەوز ناوە‪.‬‬ ‫وێنەیەک زیــاتــرە لــەهــەزار‬ ‫وشە بەاڵم هەموو شتێک نییە‪.‬‬ ‫وەکـــو هــەنــگــاوی یــەکــەم‬ ‫لــەوانــەیــە باشتر بێت پەنا بۆ‬ ‫ئینتەرنێت بەرن‌و وێنەیەکی سێ‬ ‫رەهەندی لەهەندێک پرۆتیین‬ ‫بــــدۆزنــــەوە‪ ،‬ک ــە کــۆنــتــڕۆڵــی‬ ‫رۆشنەپێکهاتن دەکـــات‪ ،‬ئەم‬ ‫وێــنــانــە ل ــەس ــەر ئــیــنــتــەرنــێــت‬ ‫بــەخــۆڕایــی هــەیــە‪ .‬دەکــرێــت‬ ‫وێــنــەی پــرۆتــیــیــنــەکــە لــەســەر‬ ‫کۆمپیوتەرەکەت بخولێنیتەوە‪،‬‬ ‫ئــــەم وێـــنـــەیـــە مــولــکــیــولــە‬ ‫زەب ــەاڵح ــەک ــان ــی پــرۆتــیــنــمــان‬ ‫ن ــی ــش ــان ــدەدات کـــە لـــەدەیـــان‬ ‫هــەزار ئەتۆم دروســت بوونە‪.‬‬ ‫شوێنێکی بــچــووک لــێــرەدا‬ ‫بوونی هەیە‪ ،‬کە پێی دەوترێت‬ ‫نــاوەنــدی کارلێک‪ ،‬ئەمە ئەو‬ ‫شوێنەیە مولکیولەکانی ئاوی‬ ‫تێدا شیدەبنەوە بەالم تەنها چەند‬ ‫ئەتۆم راستەوخۆ لەکارلێکەکەدا‬ ‫بــەشــدارن‪ .‬لەناو شتەکانیتردا‬ ‫دەکــــرێــــت چــــــوار ئــایــۆنــی‬ ‫مەنیەزیۆم‪ ،‬ئایۆنێکی کالسیۆم‌و‬ ‫چــەنــدیــن ئــەتــۆمــی ئۆکسیجن‬ ‫ببینرێت‪ .‬ئەم وێنە پیشاندەدات‬ ‫کە ئەتۆمەکان‌و ئایۆنەکان چۆن‬

‫پێوەندییان لــەگــەڵ یەکترییدا‬ ‫هــەیــە‪ ،‬بــەاڵم هیچ دەربـــارەی‬ ‫ئــەو کـــارەی ئــەتــۆمــەکــان یان‬ ‫ئایۆنەکان دەیکات نالێت‪ ،‬ئەمە‬ ‫هــەر ئــەو شتەیە دەبــێــت تێی‬ ‫بگەن‪ .‬ئەلیکترۆنەکان دەبێت‬ ‫بەشێوازێک لەئاو دەربهێنرێن‌و‬ ‫چـــوار پــرۆتــۆنــەکــەش دەبــێــت‬ ‫بــمــێــنــنــەوە‪ .‬چ ــۆن ئ ــەم کــارە‬ ‫دەکرێت؟‬ ‫دیاریکردنی وردەکاری ئەم‬ ‫پــرۆســە بــەشــێــوازەکــانــی بــاوی‬ ‫کیمیا نامومکینە‪ ،‬لەکەرتێکی‬ ‫بچووکی چــرکــەدا زۆر شت‬ ‫روودەدات‪ ،‬خــێــرایــی ئــەم‬ ‫رودانــە زۆر زیاترە لەخێراییە‬ ‫ئاساییەکان‪ ،‬بەراوردی پرۆسەی‬ ‫کارلێک بەسوود وەرگرتن لەو‬ ‫وێنەی لەناو کۆمپیوتەرەکەتدا‬ ‫پاشەکەوتت کــردووە کارێکی‬ ‫ئاسان نییە‪ ،‬چونکە ئــەم وێنە‬ ‫هی کاتێکە پرۆتینەکە وەستاوە‪،‬‬ ‫کاتێک روناکیی خۆر دەکەوێت‬ ‫لەگەاڵ سەوزەکان‪ ،‬پرۆتیینەکان‬ ‫وزە وەردەگــــــــرن‌و هــەمــوو‬ ‫ساختاری ئەتۆمەکە دەگۆڕێت‪.‬‬ ‫بـــۆ تــێــگــەیــشــتــن لــەکــارلــێــکــە‬ ‫کیمیاییەکان‌‌و تێگەیشتن لەوەی‬ ‫دۆخە پڕوزەکان بەوردی چۆنن‪،‬‬ ‫لێرەدا تۆ دەکرێت ئەو پرۆگرامە‬ ‫بەکاربهێنییت‬ ‫کۆمپیوتەریانە‬ ‫کە براوەکانی خەاڵتی نۆبڵی‬ ‫ئــیــمــســاڵ‪ ،‬پــریــنــســیــپــەکــانــیــان‬ ‫باسکردووە‪.‬‬ ‫تــــیــــۆریــــی‌و کـــــرداریـــــی‪،‬‬ ‫دانوستاندنێکی سەرکەوتوو‬ ‫دەتوانی بە بەکارهێنانی ئەم‬ ‫جۆرە لەنەرمەکار (‪)Software‬‬ ‫هــەمــوو رێــگــەکــانــی کارلێک‬

‫براوەکانی خەاڵنی نۆبڵی کیمیا‬

‫مارتین کارپلۆس‬ ‫تەمەن (‪ )٨٣‬ساڵە‪ ،‬لەساڵی‬ ‫(‪)١٩٥٣‬دا لە کالتچ‬ ‫(ئەنستیتۆتی تەکنەلۆژیای‬ ‫کالیفۆڕنیا) دکتۆرای‬ ‫وەرگرت‪ ،‬لەئێستادا پرۆفیسۆرە‬ ‫لەزانکۆی ستراسبۆرگی‬ ‫فەرانسە‌و پرۆفیسۆری‬ ‫خانەنشین‌و خاوەنی کورسی‬ ‫تنوردر ویلیام ریچاردزە‬ ‫لەزانکۆی هارڤارد‪.‬‬

‫ئاریە وارشل‬ ‫تەمەن (‪ )٧٣‬ساڵ‪ ،‬لەساڵی‬ ‫(‪)١٩٦٩‬دا دکتۆرای‬ ‫لەئەنستیتۆتی زانستی وایزمەن‬ ‫لەئیسرائیل وەرگرت‌و ئێستا‬ ‫پرۆفیسۆری پلەبەرزە لەزانکۆی‬ ‫کالیفۆڕنیای باشوریی‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫مایکل لڤیت‬ ‫تەمەن (‪)٦٦‬ساڵ لەساڵی‬ ‫(‪ )١٩٧٣‬دکتۆرای لەزانکۆی‬ ‫کمبریجی بەریتانیا وەرگرت‌و‬ ‫ئێستاش خاوەنی کورسی‬ ‫رۆبێرت‌و ڤیڤیان سی‬ ‫کیهیلە لەناوەندی توێژینەوەی‬ ‫شێرپەنجە لەزانکۆی پزیشکی‬ ‫ستانفۆردی ئەمریکا‪.‬‬ ‫ب ــدۆزی ــت ــەوە‪ ،‬ئ ــەم کـــارە پێی‬ ‫دەوترێت هاوشێوەسازیی یان‬ ‫مودێلسازیی‪ .‬لێرەدا دەکرێت‬ ‫تێبگەیت‪ ،‬کــە هــەر ئەتۆمێک‬ ‫لەقۆناغە جیاوازەکانی کارلێکی‬ ‫کیمیایی‪ ،‬چی رۆڵێک دەگێڕێت‌و‬ ‫کاتێک رێگەیەکی ئەگەریی‬ ‫مــومــکــیــن‪ ،‬ب ــۆ ئــەنــجــامــدانــی‬ ‫کارلێکی کیمیایی لەبەردەستدا‬ ‫یێت‪ ،‬ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی‬ ‫راســتــی بــۆ هــاوشــێــوەســازی‬ ‫کۆمپیوتەری ئاسانتر دەبێت‪.‬‬ ‫جگە ل ــەوە تاقیکردنەوەکان‬ ‫دەکرێت زانیاری زیاتر بدەن‬ ‫بــەدەســتــەوە‪ ،‬کــە ئــەمــە خۆی‬ ‫ئامادەکردنی هاوشێوەسازیی‬ ‫باشتر دەکات‪ .‬شێوازە تیوریی‌و‬ ‫لەدانوستانێکدا‬ ‫کردارییەکان‬ ‫یەکتری بەهێز دەکـــەن‪ .‬هەر‬ ‫بــۆیــە لەئێستادا کیمیاییەکان‬ ‫زیــاتــر کــاتــی خــۆیــان لەپشت‬ ‫کۆمپیوتەرەکاندا بەڕێ دەکەن‬ ‫تاوەکو لەتاقیگەکاندا‪.‬‬ ‫چی خاڵێکی تایبەتی لەم‬ ‫بەرنامە کۆمپیوتەریانەدا هەیە‪،‬‬ ‫کە بووە بەهۆی ئەوەی خەاڵتی‬ ‫نۆبڵی ئیمساڵی کیمیا بدرێت‬ ‫بەداهێنەرەکانی؟‬

‫ئاوێتەکردنی دوو جیهان‬ ‫پێش ئێستا ئەگەر زانایان‬ ‫بیانویستایە هاوشێوەسازی بۆ‬ ‫مولکیولێک بــکــەن هەندێک‬ ‫نەرەمەکاریان بەکاردەهێنا کە‬ ‫لــەســەر بنچینەیی میکانیکی‬ ‫کالسیکیی یان فیزیای کوانتەم‬ ‫نووسرابوون‪ ،‬هەردووی ئەمانە‬ ‫خاڵی بەهێزو الوازی تایبەت‬ ‫بەخۆیان هەیە‪ ،‬نەرمەکارەکانی‬ ‫فیزیای کالسیک سوودبەخشە‬ ‫بۆ مولکیولە گــەورەکــان‪ ،‬هەر‬ ‫چەند تەنها بۆ ئەو مولکیوالنە‬ ‫بەسوودن کە وەستاون‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەباشی فیزیاییەکان دەیانتوانی‬ ‫ببیینن کە رێکخستنی ئەتۆمەکان‬ ‫لــەنــاومــولــکــیــولــەکــانــدا بەچی‬ ‫شێوازێکە‪ .‬بەاڵم نەدەکرا لەم‬ ‫پرۆگرامانە بۆ هاوشێوسازی‬ ‫کارلێکەکان ســوود ببینرێت‪.‬‬ ‫لەکاتی کارلێکدا مولکیولە‬ ‫پڕوزەکان دەوروژێ ــن‪ ،‬فیزیای‬ ‫کالسیکیی هیچ تیگەیشتنێکی‬ ‫بــۆ ئــەو دۆخــە نییە‪ ،‬کــە ئەمە‬ ‫گەورەترین سنورداریەتییەتی‪.‬‬ ‫کاتێک زانایان بیانویستایەت‬ ‫هــاوشــێــوەســازی بــۆ کارلێکە‬ ‫کیمیاییەکان بکەن‪ ،‬ناچاربوون‬ ‫پەنا بۆ فیزیای کوانتەم ببەن؛‬ ‫ئـــەو تــیــۆریــیــە ســـەیـــرەی کە‬ ‫لــەودا ئەلیکترۆنەکان دەکرێت‬ ‫هاوکات هەم شەپۆل بن هەم‬ ‫تەنۆلکە‌و پشیلەکەی شرۆدینگێر‬ ‫لــەنــاو ئــەو قــوتــوەدا دەکــرێــت‬ ‫هەم زیندوو بێت هەم مردوو‪.‬‬ ‫توانای فیزیای کوانتەم لەوەدایە‬ ‫هیچ پێش گریمانەیەکی نییەو‬ ‫مــودیــلــســازیــیــەکــان هــەڵــگــری‬ ‫هیچ پێش فەرزێکی زانــایــان‬ ‫نیین‪ .‬هەر بۆیە ئەنجامی ئەم‬ ‫هاوشێوەسازیانە راستەقینەترە‪.‬‬ ‫بـــــەاڵم کــێــشــەکــە لـــەوەدایـــە‬ ‫ئەژماردکردنە کۆمپیوتەریەکان‬ ‫تــوانــاو کاتی زۆری دەوێــت‪،‬‬ ‫کۆمپیوتەرەکە دەبێت بۆ هەموو‬ ‫ئــەلــکــتــرۆن‌و نــاوکــێــک بەجیا‬ ‫کــرداری پرۆسیسینگ ئەنجام‬

‫بــدات‪ .‬ئەمە دەکرێت لەگەڵ‬ ‫ژمارەی پیکسێلەکانی وێنەیەکی‬ ‫دیجیتاڵی بـــەراورد بکرێت‪.‬‬ ‫ژمـــارەی زۆری پیکسێلەکان‬ ‫وێــــنــــەیــــەک ب ــەچ ــۆن ــای ــەت ــی‬ ‫بــەرزتــرەوە دەخاتە بەردەست‪،‬‬ ‫بــــەاڵم تــوانــایــەکــی زیــاتــری‬ ‫کۆمپیوتەرەکە بەکاردەهێنێت‪.‬‬ ‫ئەژماردەکانی فیزیای کوانتەمی‬ ‫هاوشێوەی وێنەی بەچۆنایەتی‬ ‫بەرزەوەیە‪ ،‬شیکارێکی وردتری‬ ‫پرۆسە کیمیاییەکان دەخاتە‬ ‫بـــەردەســـت‪ ،‬بـــەاڵم پێویستی‬ ‫بەهێزتر‬ ‫بەکۆمپیوتەرگەلێکی‬ ‫هــەیــە‪ .‬لــەســااڵنــی (‪)١٩٧٠‬‬ ‫کــانــدا ئــەمــە بـــەواتـــای ئــەوە‬ ‫بــوو زانــایــان تەنها دەیانتوانی‬ ‫هاوشێوەسازی بۆ مولکیولی‬ ‫بچووک بکەن‪ ،‬لەهەمانکاتیشدا‬ ‫نــاچــاربــوون کــارلــێــک لەگەڵ‬ ‫دەوروبـــەردا فــەارمــۆش بکەن‪،‬‬ ‫ک ــارل ــێ ــک ــەک ــان لــەجــیــهــانــی‬ ‫راستییدا لــەنــاو شــیــکــەرەوەدا‬ ‫ئــەنــجــامــدەدرێــت کــە ئـــەوان‬ ‫فەرامۆشیان‬ ‫لەپرۆگرامەکەدا‬ ‫دەکرد‪ ،‬ئەگەر ئەو شیکەرەوەیان‬ ‫لەناو کۆمپیوتەرەکەدا بەکار‬ ‫بهێنایەت دەبوایەت دەیان ساڵ‬ ‫چاوەڕییان بکردایەت تاوەکو‬ ‫کۆمپیوتەرەکانی ئەو سەردەمە‬ ‫ئەژماردنەکان ئەنجام بدەن‪.‬‬ ‫هـــــەربـــــۆیـــــە ک ــی ــم ــی ــای‬ ‫کالسیکی‌و کوانتەمی لەسەر‬ ‫بنچینەی جــیــاواز بیناکراوەو‬ ‫هەندێکجاریش لەدوو جیهانی‬ ‫جیاوازو دژبەیەکدا کاردەکەن‪،‬‬ ‫بەاڵم براوەکانی کیمیایی ئیمساڵ‬ ‫دەروازەیــەکــی نوێیان لەنێوان‬ ‫ئەم دوو جیهانەدا کردوەتەوە‪.‬‬ ‫لەمودێلەکەی ئەواندا نیوتن‌و‬ ‫سێوەکەی لەگەڵ شرۆدینگێرو‬ ‫پشیلکەکەی هاوڕێی یەکترین‪.‬‬ ‫هاوکاری کیمیای کوانتەم‌و‬ ‫فیزیای کالسیک‬ ‫یـــەکـــەم هـــەنـــگـــاوی ئــەم‬ ‫هاوکارییە لەسەرەتای دەیەی‬ ‫(‪)١٩٧٠‬دا لەتاقیگەی مارتین‬

‫‪10‬‬

‫کارپلۆس لەزانکۆی هارڤاردی‬ ‫ویــایــەتــە یــەکــگــرتــووەکــانــی‬ ‫ئــەمــریــکــا نـــــرا‪ ،‬کــارپــلــۆس‬ ‫پاشخانەکەی کوانتەم بوو‪ ،‬گروپە‬ ‫توێژینەوەکەی ئەو پرۆگرامێکی‬ ‫کۆمپیوتەرییان نووسیبوو کە‬ ‫دەک ــرا کارلێکە کیمیاییەکان‬ ‫بــەهــۆی فــیــزیــای کــوانــتــەمــەوە‬ ‫هــاوشــێــوەســازی بــکــات‪ .‬ئەو‬ ‫هەروەها هاوکێشەی کارپلۆسی‬ ‫پێشکەشکرد‪ ،‬کە لەزرینگانەوەی‬ ‫موگناتیسی ئــەتــۆمــەکــان یان‬ ‫(‪ )NMR‬سوودی لێدەبینرێت‪،‬‬ ‫ئــەم شــێــوازە بــۆ کیمیاییەکان‬ ‫زۆر ناسراو بوو‪ ،‬چونکە بەند‬ ‫بوو لەسەر کیمیایی کوانتەمی‬ ‫مولکیول‪.‬‬ ‫(ئـــاریـــە وارشـــــل) دوای‬ ‫تــەواوکــردنــی دکــتــۆرا لەساڵی‬ ‫(‪)١٩٧٠‬دا چووە ئەم تاقیگەوە‪،‬‬ ‫ئەو دکتۆراکەی لەئەنستیتۆتی‬ ‫زانستیی وایــزمــەن لەئیسرائیل‬ ‫وەرگـــرتـــبـــوو‪ ،‬ئـــەم زانــکــۆیــە‬ ‫کۆمپیوتەرێکی بەهێزی بەناوی‬ ‫(گولم ) هەبوو‪ ،‬ئاریە وارشل‌و‬ ‫مایکل لڤیت بەیارمەتی (گولم)‬ ‫کۆمپیوتەرییان‬ ‫پرۆگرامێکی‬ ‫لەسەر تیۆرییەکانی کالسیکیی‬ ‫نووسیبوو‪ ،‬بەرنامەکەیان هەلی‬ ‫هەرچەشنە هاوشێوەسازییەکی‬ ‫مولکیولی دەرەخساند‪ ،‬تەنانەت‬ ‫بۆ مولکیولە زۆر گەورەکان‪.‬‬ ‫کــاتــێــک (ئــاریــە وارشـــل)‬ ‫چـــــوو بــــۆ الی (مـــارتـــیـــن‬ ‫کارپلۆس) لەهارڤارد‪ ،‬پرۆگرامە‬ ‫کۆمپیوتەریەکشی لەگەڵ خۆی‬ ‫هێنابوو‪ ،‬لــەگــەڵ کارپلۆسدا‬ ‫بە بەکارهێنانی ئەو پرۆگرامە‬ ‫پرۆگرامێکی نوێیان نووسی کە‬ ‫هەموو جۆرەکانی ئەژماردکردنی‬ ‫لەسەر ئەلکترۆن ئەنجامدەدا‪.‬‬ ‫لەهەندێک مولکیولدا ئەلکترۆن‬ ‫لەدەوری ناوکێکی دیاریکراودا‬ ‫دەسوڕێتەوەو لەهەندێکیتریشدا‬ ‫ئەلکترۆن ئــازادانــە لــەفــەزای‬ ‫نێوان مولکیولییدا دەجووڵێت‪.‬‬ ‫وەها ئەلکترۆنێکی سەربەست‬


‫‪11‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫دەکرێت لەنێو مولکیولەکانی‬ ‫تــۆڕی چــاودا بوونی هەبێت‪،‬‬ ‫کــارپــلــۆس لــەکــۆنــەوە حــەزی‬ ‫بــەمــولــکــیــولــی تـــــۆڕی چــاو‬ ‫هەبوو‪ ،‬چونکە تایبەتمەندییە‬ ‫کیمیاییەکانی ئــەم مولکیولە‬ ‫دەکــرێــت کــاریــگــەری تایبەتی‬ ‫ژیانیی هەبێت‪ ،‬کاتیک روناکیی‬ ‫دەکــــەوێــــت لــــەتــــۆڕی چــاو‬ ‫ئەلکترۆنە ئــازادەکــانــی تۆڕی‬ ‫چاو وزەیان زۆر دەبێت‪ ،‬هەر‬ ‫بــەمــەش دۆخ ــی مولکیولەکە‬ ‫دەگۆڕیت‪ ،‬ئەم یەکەم هەنگاوی‬ ‫پرۆسەی بینیینە لەمرۆڤدا‪.‬‬ ‫لــەکــۆتــایــیــدا کــارپــلــۆس‌و‬ ‫وارشل بریاریاندا مودێلسازی‬ ‫بــۆ تــۆڕی چــاو بــکــەن‪ ،‬ئــەوان‬ ‫بـــە مــولــکــیــۆلــی ســاخــتــاری‬ ‫هاوشێوە بەاڵم سادەتر دەستیان‬ ‫پێکردو لەدواییدا پرۆگرامی‬ ‫کۆمپیوتەرییان بۆ نووسی‪ ،‬کە‬ ‫فیزیای کوانتەمی بۆ ئەلکترۆنە‬ ‫ئــازادەکــان‌و فیزیای کالسیکی‬ ‫بــۆ ناوکەکانی ئــەتــۆم بەکار‬ ‫دەهــێــنــا‪ ،‬وتـــارەکـــەی ئـــەوان‬ ‫لەساڵی (‪)١٩٧٢‬دا باڵوبووەوە‪،‬‬ ‫ئەمە یەکەمجار بوو دوو بواری‬ ‫فیزیای کالسیکی‌و کوانتەمی‬ ‫لەگەڵ یەکترییدا هاوکارییان‬ ‫دەکــرد‪ .‬پرۆگرامەکەی ئەوان‬ ‫رێگەی کردبووەوە بەاڵم هیشتا‬ ‫سنووردار بوو چونکە تەنها بۆ‬ ‫ئــەو مولکیوالنە بەکاردەهات‬ ‫کە روخسارەکەیان بەرزترین‬ ‫خۆجێی هەیە‪.‬‬ ‫پڕۆگرامێکی تەواو‬ ‫بۆ کیمیای ژیان‬ ‫لـــەدوای دوو ســاڵ ئاریە‬ ‫وارشـــــل جــارێــکــیــتــر لــەگــەڵ‬ ‫مایکل لڤیت لەهارڤارد بووەوە‬ ‫بەهاوکار‪ .‬لڤیت تازە دکتۆرای‬ ‫لەزانکۆی کمبریجی بەریتانیا‬ ‫تـــەواو کــردبــوو‪ ،‬لــەو کــاتــەدا‬ ‫کەمبریج لەتوێژینەوە لەسەر‬ ‫مولکیلولە ژیانییەکانی وەک‬ ‫(‪)DNA‬و (‪‌)RNA‬و پرۆتیینەکان‬ ‫پێشڕەو بوو‪ .‬ئەو لەپرۆگرامێکی‬

‫کــاســیــکــی کــۆمــپــیــوتــەری بۆ‬ ‫ئ ــەوەی تێبگات ئەمانە چۆن‬ ‫کاردەکەن سوودی وەرگرتبوو‪،‬‬ ‫بەاڵم سنورداری زۆری هەبوو‬ ‫چونکە مولکیولەکان لەدۆخی‬ ‫وەستاودا بوون‪.‬‬ ‫ئامانجی لڤیت‌و وارشــەل‬ ‫بەرزەفڕانە بوو‪ ،‬ئەوان بەدوای‬ ‫پــرۆگــرامــێــکــەوە بـــــوون‪ ،‬کە‬ ‫توێژینەوەی لەسەر ئانزیمەکانی‬ ‫پێبکرێت‪ ،‬ئــانــزیــمــەکــان ئــەو‬ ‫پرۆتیینانەن کە کارلێکەکان‬ ‫لەناو لەشدا کۆنتڕۆڵ دەکەن‪.‬‬ ‫ئەو کات وارشەل خوێندکارێکی‬ ‫الو بوو‪ ،‬کە حەزێکی تایبەتی‬ ‫بۆ ئانزیمەکان الدروستببوو‪.‬‬

‫کیمیاییەکانی‬ ‫سەرانسەری جیهان‪،‬‬ ‫هەموو رۆژێک زیاتر‬ ‫لەڕۆژی پێشوو خۆیان‬ ‫بەزانستی کۆمپیوتەر‬ ‫تەیار دەکەن‌و‬ ‫لەجیاتی تاقیگە‬ ‫پەنا بۆ کۆمپیوتەر‬ ‫دەبەن‪.‬‬ ‫لەڕاستییدا هــاوکــاری نێوان‬ ‫ئــانــزیــمــەکــانــە ژیـــان دروس ــت‬ ‫دەکــات‪ ،‬ئەگەر دەتەوێت پەی‬ ‫بەچۆنیەتی ژیان ببەیت‪ ،‬دەبێت‬ ‫لەئانزیمەکان بگەیت‪.‬‬ ‫لڤیت‌و وارشەل بۆ ئەوەی‬ ‫بتوانن هاوشێوەسازی بۆ کاری‬ ‫ئانزیمەکان بکەن‪ ،‬دەبــوایــەت‬ ‫لــەنــاوەنــدێــکــی چــوونــیــەکــتــردا‬ ‫هــەردووی فیزیای کالسیکی‌و‬ ‫کوانتەمی بەکار بهێنن‪ .‬چەندین‬ ‫ســاڵ درێــــژەی کێشا تــاوەکــو‬

‫ئەوان توانییان زاڵ بن بەسەر‬ ‫بەربەستەکاندا‪ ،‬ئەوان کارەکەیان‬ ‫لەئەنستیتۆی وایزمەن دەست‬ ‫پێکرد‪ ،‬بەاڵم کاتێک چەند ساڵ‬ ‫دواتر لڤیت پۆست دکتۆراکەی‬ ‫تــــەواو کــــرد‌و گـــەڕایـــەوە بۆ‬ ‫کمبریج‌و وارشەلێش پێوەست‬ ‫بوو پێیەوە‪ .‬لەساڵی (‪)١٩٧٦‬دا‬ ‫ئەوان گەیشتن بەئامانجەکەیان‌و‬ ‫یەکەم وتــاری خۆیان لەسەر‬ ‫مــودێــلــی کــۆمــپــیــوتــەری‌ بۆ‬ ‫ئــەنــزیــمــەکــان بـــاوکـــردەوە‪.‬‬ ‫پرۆگرامەکەی ئەو دوو کەسە‬ ‫شــۆڕشــگــێــرانــە بـــوو‪ ،‬چونکە‬ ‫دەکرا هەر جۆرێکی مولکیول‬ ‫تێیدا بەکاربهێنرێت‪ .‬قەبارەی‬ ‫مولکیولەکە ئیتر بەربەست‬ ‫نــەبــوو لــەهــاوشــێــوەســازی بۆ‬ ‫کارلێکە کیمیاییەکان‪.‬‬ ‫چڕبوونەوە لەسەر ناخی‬ ‫پرۆسەکە‬ ‫لــــەئــــیــــمــــڕۆدا کــاتــێــک‬ ‫کیمیاییەکان پرۆسەی کیمیایی‬ ‫مودێلسازی دەکـــەن‪ ،‬هێزەکە‬ ‫رێــک دەخــــەن بــۆ ســەر ئەو‬ ‫شــوێــنــەی پــێــویــســتــە‪ .‬ئـــەوان‬ ‫ئــــەژمــــاردە وزەبـــەرزەکـــانـــی‬ ‫فیزیای کوانتەم دەخەنە سەر‬ ‫ئەلکترۆن‌و ناوکەکان‪ ،‬چونکە‬ ‫ئــەمــانــە راســتــەوخــۆ لەپرۆسە‬ ‫کــیــمــیــایــیــەکــەدا بـــەشـــدارن‪.‬‬ ‫هــەر بــۆیــە لــەو شــوێــنــەی کە‬ ‫پێویستە زۆرتــریــن وردیــمــان‬ ‫دەستدەکەوێت‪ .‬بەشەکانیتری‬ ‫مــولــکــیــول ب ــەه ــۆی فــیــزیــای‬ ‫کالسیکەوە بەمودێل دەکرێت‪.‬‬ ‫بۆڕیگرتن لەبەهەدەر چوونی‬ ‫ئــەژمــاردە کۆمپیوتەرییەکان‪،‬‬ ‫مــایــل لڤیس‌و ئــاریــە وارشــل‬ ‫چــەنــد هــەنــگــاوێــک چــوونــە‬ ‫پێش‌و لق‌وو پۆپە زیادەکانیان‬ ‫سڕییەوە‪ .‬کۆمپیوتەر ناچار نییە‬ ‫کــە دانــە بــەدانــەی ئەتۆمەکان‬ ‫ل ــەش ــوێ ــن ــە نــاگــرنــگــەکــانــی‬ ‫مولکیولەکە لەبەرچاو بگرێت‪،‬‬ ‫ئــــەوان پــیــشــانــیــانــدا دەکــرێــت‬ ‫چەندین ئەتۆم پێکەوە کاریان‬

‫لــەســەر بــکــرێ ـت‌و لــەقــورســی‬ ‫هاوکێشەکان کەمبکرێتەوە‪.‬‬ ‫ئێستادا‪،‬‬ ‫لەهاوکێشەکانی‬ ‫زانــایــان بەرگێکی سێهەمیان‬ ‫بــەهــاوشــێــوەســازیــیــەکــە زیــاد‬ ‫کـــــــــــردووە‪ .‬ک ــۆم ــپ ــی ــوت ــەر‬ ‫لــەپــرۆســەیــەکــی ســـادەکـــراودا‬ ‫دەکرێت بچێتە ئەو شوێنانەی‬ ‫کە دوورن لەپرۆسە کیمیاییەکەو‬ ‫ئەتۆم‌و مولکیولەکان بەشێوەی‬ ‫یەکپارچە لەبەرچاو بگیریەت‪،‬‬ ‫لەناو زانستدا بەمە دەوترێت‬ ‫گەیەنەریی نەگەیەنەر‪.‬‬ ‫داهاتووی هاوشێوەسازی‬ ‫ئــەو راستییەیی لەئێستادا‬ ‫زانــایــان دەتــوانــن کۆمپیوتەر‬ ‫بــۆ تاقیکردنەوە بەکاربهێنن‪،‬‬ ‫ب ــووەب ــەه ــۆی تێگەیشتنێکی‬ ‫قووڵتر لەچۆنیەتی ئەنجامبوونی‬ ‫کارلێکە کیمیاییەکان‪ .‬توانایی‬ ‫شێوازەکانی مارتین کارپلۆس‪،‬‬ ‫مایکل لڤیت‌و ئاریە وارشەل‪،‬‬ ‫لــــەوەدا بـــوو‪ ،‬ئ ــەم شــێــوازانــە‬ ‫جیهانی‌و تەواو بوون‌و دەکرێت‬ ‫بۆ هــەر کارلێکێکی کیمیایی‬ ‫بــەکــاربــهــێــنــرێــن‪ ،‬لەمولکیولە‬ ‫ژیانییەکانەوە هەتاوەکو پرۆسە‬ ‫کیمیاییە پیشەسازییەکان‪ ،‬زانایان‬ ‫دەتــوانــن خانەکانی خــۆری‌و‬ ‫کــاتــالــیــســتــەکــانــی ئۆتۆمبیل‌و‬ ‫ت ــەن ــان ــەت چ ــارەس ــەرەک ــان ــی‬ ‫پزیشکی پێ باشتر بکەن‪.‬‬ ‫بـــەاڵم پێشکەوتن لــێــرەدا‬ ‫نــاوەســتــێــت‪ .‬مــایــکــل لیڤیت‬ ‫لەنووسراوەکانییدا‬ ‫لەیەکێک‬ ‫دەربــــــارەی خــەونــەکــانــیــیــەوە‬ ‫دەڵـــێـــت‪ ":‬هــاوشــێــوەســازی‬ ‫بۆ ئەندامە گرنگەکانی لەش‬ ‫لــەئــاســتــێــکــی مــولــکــیــولــیــیــدا‪،‬‬ ‫ئایدیایەکی سەرنج راکێش‌و‬ ‫سادە‌و چێژ بەخشە‪".‬‬ ‫مودێلە کۆمپیوتەرییەکانی‬ ‫براوەکانی نۆبڵی (‪)٢٠١٣‬ی‬ ‫کیمیا‪ ،‬ئامێرکی بەهێز‪ ،‬بەاڵم‬ ‫تاکوێ دەکرێت زانست بەرەو‬ ‫پێشەوە بــبــات ئــەوە داهــاتــوو‬ ‫دەریدەخات‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫خەاڵتی نۆبڵی فیزیا بۆ تەنۆلکەی هیگز‬

‫ئاکادیمی زانستی سوید‪،‬‬ ‫(فرانسوا ئینگلرێت)‌و (پیتەر‬ ‫هیگز)ی بەهۆی دۆزینەوەی‬ ‫م ــی ــک ــان ــی ــزم ــی چــۆنــیــەتــی‬ ‫تەنۆلکە‬ ‫بارستاییداربوونی‬ ‫ســەرەتــایــیــەکــان بــەشــێــوەی‬ ‫تێۆریی‪ ،‬وەک براوەی خەاڵتی‬ ‫نۆبڵی بــواری فیزیا بۆ ساڵی‬ ‫(‪ )٢٠١٣‬راگەیاند‪.‬‬ ‫فـــرانـــســـوا ئــیــنــگــلــرێــت‬ ‫پــرۆفــیــســۆری خانەنشینی‬ ‫زانکۆی برۆکسێل لەبەلجیک‌و‬ ‫پــیــتــەر هــیــگــز پــرۆفــیــســۆری‬ ‫خــانــەنــشــیــنــی زانــکــــــــــــــۆی‬ ‫ئ ــی ــدی ــب ــۆرگ لــەبــەریــتــانــیــا‬ ‫بــــەهــــاوبــــەشــــی خـــەاڵتـــی‬ ‫نۆبڵی فیزیای (‪)٢٠١٣‬یـــان‬ ‫پێبەخشرا‪.‬‬ ‫کــۆمــیــتــەی نـــۆبـــڵ ئــەم‬ ‫دوو زانـــــایـــــەی بـــەهـــۆی‬

‫دۆزینەوەی میکانیزمی هیگز‬ ‫کە تێگەیشتمان لەچۆنیەتی‬ ‫بــارســتــایــیــداربــــــــــــــوونــی‬ ‫تەنۆلکەکان فراوانتر دەکات‬ ‫پێبەخشرا‪.‬‬ ‫میکانیزمەکەی ئــەوان کە‬ ‫خۆی لەدۆزینەوەی کرداری‬ ‫تەنۆلکەی هیگز (تەنۆلکەی‬ ‫خــــودا)دا دەبــێــنــێــتــەوە ساڵی‬ ‫رابـــــــردوو لــەتــاقــیــگــەکــانــی‬ ‫ئـــەتـــلـــەس‌و ســـی ئــێــم سی‬ ‫ل ــە پـــێـــکـــدادەری گــــەورەی‬ ‫هــادرۆنــی‪ ،‬لەسێڕن بەکردار‬ ‫پشتڕاستکرایەوە‪.‬‬ ‫ئــەم دو زانــایــە لەساڵی‬ ‫بــەشــێــوەی‬ ‫(‪)١٩٦٤‬داو‬ ‫ســــەربــــەخــــۆ لـــەیـــەکـــتـــری‬ ‫هــۆکــاری بارستاییداربوونی‬ ‫تەنۆلکەکانیـــان روونکردەوە‪،‬‬ ‫کـــە بـــۆ یــەکــەمــجــار ســاڵــی‬

‫ل ــەت ــاق ــی ــگ ــەدا‬ ‫(‪)٢٠١٢‬‬ ‫پشتڕاستکرایەوە‪.‬‬ ‫تەنۆلکەی خــودا ناوێکە‬ ‫رۆژنـــامـــەنـــووســـــــــــــــەکـــان‬ ‫بـــۆ بـــۆزۆنـــی هــیــگــزیـــــــــــان‬ ‫هــەڵــبــژاردووە‪ ،‬تەنۆلکەکانی‬ ‫ت ــری وەک ئەلیکتـــرۆن‌و‬ ‫پـــرۆتـــۆن‌و‪ ..‬هــتــد بــەهــۆی‬ ‫کارلێک لەگەڵ ئەم تەنۆلکەدا‬ ‫بــارســتــایــی وەردەگـــــرن‪ ،‬ئەم‬ ‫تەنۆلکە دوایــیــن تەنۆلکەی‬ ‫نــــەدۆزراوەیــــەیــــی مــودێــلــی‬ ‫ستاندەرە‪.‬‬ ‫بــــۆ زانـــــیـــــاری ل ــەس ــەر‬ ‫تەنۆلکەی خـــوداو مودێلی‬ ‫ســتــانــدەر ســەیــری ئەرشیفی‬ ‫گـــۆڤـــاری زانــســتــی‌ نـــوێ‌و‬ ‫مــاڵــپــەری لــڤــیــنــی زانــســتــی‬ ‫بکەن‪ ،‬بەتایبەتی زانستی نوێی‬ ‫ژمارەی ‪١٨‬و ‪.١٩‬‬

‫فرانسوا ئینگرێت‬

‫پیتەر هیگز‬

‫‪12‬‬


‫‪13‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫خەاڵتی نۆبڵی پزیشکی‌و ئۆمێد بۆ‬ ‫چارەسەری کۆتایی نەخۆشی شەکرە‬

‫تۆماس زوهۆف‬ ‫کۆمیتەی نۆبڵی پزیشکی‬ ‫لەئەنستیتۆتی کارولینسکای‬ ‫ســویــیــد (جــیــمــز رۆســمــەن)‬ ‫پــرۆفــیــســۆری (‪)٦٣‬ســـاڵـــەو‬ ‫ســەرۆکــی بــەشــی بایۆلۆجی‬ ‫زانــکــۆی یــیــل لــەئــەمــریــکــاو‬ ‫(رێــــــنــــــدی شـــێـــکـــمـــەن)‬ ‫پــرۆفــیــســۆری (‪)٦٥‬ســـاڵـــەو‬ ‫ســەرۆکــی بــەشــی بایۆلۆجی‬ ‫خــانــــــــــــــەی ـی‌و مــولــکــیــۆلــی‬ ‫لــەزانــکــۆی کالیفۆڕنــــیای‬ ‫بێرکلی‌و (تۆماس زوهــۆف)‪،‬‬ ‫پــرۆفــیــســۆری (‪)٤٨‬س ــاڵ ــەی‬ ‫فــیــســیــۆلــۆجــی خ ــان ــەیــی‌و‬ ‫مـــولـــکـــیـــولـــی زانــــکــــۆی‬ ‫ستانفۆردی بەهۆی کردنەوەی‬ ‫نهێنی نەزمی گواستنەوەی‬ ‫مـــــەوادی کــیــمــایــی ب ــۆ نــاو‬ ‫خانەکانی لەش‪ ،‬وەکو براوەی‬ ‫خـــەاڵتـــی نــۆبــڵــی ئــیــمــســاڵ‬ ‫راگەیاند‪.‬‬

‫رێندی شێکمەن‬ ‫بــــــــەاڵم ئـــــــەم تـــــۆڕی‬ ‫گــواســتــنــەوەیــە چییە بۆچی‬ ‫هــێــنــدە گــرنــگــە کــە خــەاڵتــی‬ ‫نۆبڵی پێدەبەخشرێت؟‬ ‫وایــدابــنــێ هــەر خانەیەک‬ ‫بــۆ خـــۆی کــارگــەیــەکــە‪ ،‬کە‬ ‫مــولــکــیــولــی جـــۆربـــەجـــۆر‬ ‫دەینێرێتە‬ ‫بەرهەمدەهێنێت‌و‬ ‫دەرەوە‪ .‬هۆرمۆنی ئانسولین‪،‬‬ ‫یەکێکە لــەم مولکیوالنە کە‬ ‫بەرهەمدێت‌و‬ ‫لەپانکریاسدا‬ ‫دەچــێــتــە نێو خــوێــنــەوە‪ ،‬یان‬ ‫ئــەو نیشانە کیمیایانەی کە‬ ‫پێی دەوترێت نێرڤترانسمیتەر‪،‬‬ ‫لــەخــانــەیــەکــی دەمــاریــیــەوە‬ ‫دەچێتە نێو خانەیەکی ترەوە‪.‬‬ ‫ئــەم مولکیوالنە لەبوخچەی‬ ‫بچووکی بەناوی ڤیزیکلەوە‬ ‫دەگوازرێنەوە‪.‬‬ ‫ئەوەی براوەکانی خەاڵتی‬ ‫نۆبڵی ئیمساڵ دۆزیویانەتەوە‪،‬‬

‫جیمز رۆسمەن‬ ‫یــاسـا‌و رێسا وردەکــانــی ئەم‬ ‫گــواســتــنــەوەیــە ک ــە دەبــێــت‬ ‫بەهۆی ئــەوەی بارەکە رێک‬ ‫لەکاتی خۆییدا بگاتە شوێنی‬ ‫پێویست‪.‬‬ ‫رێندی شێکمەن کۆمەڵەی‬ ‫ئەو جینانەی دۆزیــوە‪ ،‬کە بۆ‬ ‫گواستنەوەی ڤیزیکل پێوستن‪،‬‬ ‫جیمز رۆسمــــەن کــرداری‬ ‫ئــەو پــرۆتــیــنــانــەی دۆزیـــوە‬ ‫کــە دەلــکــێــن بــە بــارەکــەوەو‬ ‫دەیگوازنەوە‪.‬‬ ‫تۆماس زودهۆف‪ ،‬پیشانیدا‬ ‫چـــۆن نــیــشــانــەکــان فــەرمــان‬ ‫بــە ڤیزیکل دەدەن تــاوەکــو‬ ‫ب ــارەک ــە ب ــەوردت ــری ــن شێوە‬ ‫بگەێنێتە شوێنی مەبەست‪،‬‬ ‫کــە ئــەو نیشانانە هیچ نیین‬ ‫جــگــە لــەئــایــۆنــی کــالــســیــۆم‪،‬‬ ‫بەواتایەکیتر خانەکانی لەش‬ ‫کالسیۆم بۆرێکخستنی کات‌و‬

‫شوێن بەکاردەهێنن‪.‬‬ ‫لـــــەوانـــــەیـــــە تــائــێــســتــا‬ ‫تێگەیشتبێتی لــــەوەی ئــەم‬ ‫دۆزیـــنـــەوە چــەنــد گــرنــگـە‌و‬ ‫کــەمــتــریــن کێشە لـــەم تــٶرە‬ ‫رێک‌و پێکەدا ئەنجامی زۆر‬ ‫خراپی لێدەکەوێتەوە‌و دەبێت‬ ‫بەهۆی دەرکەوتنی نەخۆشی‬ ‫لە سیستمی بەرگری لەش‌و‬ ‫نەخۆشی شەکرەو نەخۆشییە‬ ‫دەمارییەکان‪.‬‬ ‫کــاتــێــک بــزانــیــیــن تــۆڕی‬ ‫گــواســتــنــەوەی مولکیولەکان‬ ‫لە لەشدا چــۆن کــاردەکــات‪،‬‬ ‫دەکرێت چارەسەری پێویست‬ ‫بــۆ پێشگیری لەدەرکەوتنی‬ ‫نەخۆشی بدۆزینەوەو لەوانەشە‬ ‫لـــەداهـــاتـــوویـــەکـــی نــــەزۆر‬ ‫دووردا بــکــرێــت نەخۆشی‬ ‫شەکرە(دیابێت) چارەسەری‬ ‫کۆتایی بۆ بدۆزرێتەوە‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫‪14‬‬

‫ئەو دەریاچەی‬ ‫هەر گیاندارێکی تێبکەوێت‬ ‫دەیکاتە بەرد‬


‫‪15‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫ئامادەکردنی‪ :‬زانستی نوێ‬

‫چیرۆکە ئەفسانەییەکان زۆرن کە باسی بەبەردبوونی مرۆڤ لەالیەن دێوو درەنجەوە دەکەن‪ ،‬لەوانەیە ئەو چیرۆکانە‬ ‫ئاماژەیەک بووبێتن بۆ ئەم جۆرە لەدەریاچە‪ ،‬کە گریمانە دەکریت سەردەمێک لەهەموو شوێنێکی سەر زەوییدا بووبێت‪،‬‬ ‫وەک چۆن ئەژدەها ئاماژەیەکە بەبورکان‪.‬‬ ‫بۆ نموونە دانتە شاعیری ئیتاڵیایی لەسەدەکانی ناوەڕاستدا باسی روبارێک دەکات‪ ،‬کە دەبێت بە زەلکاوێکی قوڕ‌و وەکو‬ ‫نهۆمی پێنجەمی دۆزەخ لەسەر گۆی زەویی وێنەی دەکات‪.‬‬ ‫ماڵپەری گۆڤاری نیوساینتست‬ ‫باسی بــارودۆخــی دەریاچەیەک‬ ‫دەکــــات ب ــەن ــاوی نـــاتـــرون‪ ،‬لە‬ ‫باکوری تانزانیاو دەنوسێت ئەم‬ ‫دەریاچە لەگەڵ وێنەکەی دانتەدا‬ ‫یــەکــدەگــرێــتــەوە‪ .‬ئــەم دەریــاچــە‬ ‫ت بە‬ ‫سێحراوییە باڵندەکان دەکا ‌‬ ‫بەرد‪.‬‬ ‫پــلــەی گــەرمــی ئــــاوی ئــەم‬ ‫دەری ــاچ ــە لــەهــەنــدێــک وەرزدا‬ ‫دەگـــات بــە(‪)٦٠‬پــلــەی ســەدی‌و‬ ‫رێژەی تێری مادەی تفت لەناوییدا‬ ‫دەگاتە نزیکەی (‪ ،)PH10‬لەوەها‬ ‫بــارودۆخــێــکــدا تەنها جۆرێک‬ ‫ماسی بەناوی( (�‪Alcolapia al‬‬ ‫‪ )calica‬دەتوانێت لەوناوچەدا‬ ‫بژی‪.‬‬ ‫ناوی ئەم دەریاچە لەمادەیەکی‬ ‫کیمیایی سروشتی وەرگیراوە کە‬ ‫ئاوێتەیەکە لەکاربۆناتی نۆتاریۆم‌و‬ ‫بی کاربونانتی نــۆتــاریــۆم‪ .‬ئەم‬ ‫مــادانــە پــاشــمــاوەی سوتماکی‬ ‫بورکانەکانی ئەو ناوچەن کە بەرە‬ ‫بەرە ئاوی روبارەکان بۆ ناو ئەم‬ ‫دەریاچە گواستویەتییەوە‪.‬‬ ‫بەهۆی پلەی گەرمی بەرزو‬ ‫ئاوێتەی تفتی ئەم دەریاچە‪ ،‬هەر‬ ‫گیاندارێک بچێتە ناوی دەمرێت‌و‬ ‫دەبێت بە پەیکەرێک لەبەرد‪.‬‬ ‫نیک براندتی وێنەگەر کە‬ ‫دەرهێنەری گۆرانی زەویی مایکل‬ ‫جەکسۆنەوە ئەم پەیکەرانەی لەم‬ ‫دەریاچەدا دۆزیوەتەوە‌و دەلێت‪":‬‬ ‫کاتێک ئەم پەیکرە بەردینانەم بینی‪،‬‬ ‫حــەزی زۆرم بۆ وێنەگری تێدا‬ ‫دروستبوو‪ ،‬هێشتا روون نییە ئەم‬ ‫گیاندارانە بۆ مردوون‪ ،‬بەاڵم لەوە‬ ‫دەچێت روبەری زۆر درەوشاوەی‬ ‫ئــەم دەریــاچــە رۆڵــی هەبووبێت‬

‫لەخەڵتاندنی باڵندەکاندا‪ ،‬وەک‬ ‫چۆن هەندێکجار بە شووشەی‬ ‫بیناکان هەڵدەخڵەتێن‪ ،‬هەر بۆیە‬ ‫کەوتوون لەدەریاچەکە‌و هەر لەوێدا‬ ‫مردوون‪".‬‬ ‫هەندێکجار‬ ‫کـــە دورگـــــەی‬ ‫خ ــوێ لەبڕێک‬ ‫شــــــوێــــــنــــــی‬ ‫دەریـــاچـــەکـــەدا‬ ‫دروست دەبێت‪،‬‬ ‫هەندێک باڵندە‬ ‫لەسەر ی هێالنە‬ ‫دروستدەکەن کە‬ ‫زۆر ترسناکە‌و‬ ‫بــــەشــــێــــکــــی‬ ‫زۆریــان بەهۆی‬ ‫نقومبوون لەناو‬ ‫ئـــاوە تفتەکەدا‬ ‫دەبن بە پەیکەری‬ ‫بەردین‪.‬‬ ‫لە و ێنە کا نی‬ ‫نــیــک بــرانــدت‬ ‫چەندین باڵندەی فالمینگۆو هەڵۆو‬ ‫کۆتر دەبینرێن‪.‬‬ ‫لــەوانــەیــە ئــەو گیاندارانەی‬ ‫الش ــەی ــان بــەهــۆی ئــــاوی ئــەم‬ ‫دەریـــاچـــەوە بـــووە بەپەیکەری‬ ‫بــەردیــن‪ ،‬بەهۆی روداوێ ــک یان‬ ‫بــەهــۆکــاری مــەرگــی سروشتی‬ ‫مردبێتن‪.‬‬ ‫کۆمەڵە وێنەکانی نیک براندت‬ ‫لــەســەر جــۆرەکــانــی گــیــانــداران‬ ‫لەخۆرهەاڵتی ئەفریقا‪ ،‬کە ئەنجامی‬ ‫کارەکانیەتی لــەنــێــوان سااڵنی‬ ‫(‪ ،)٢٠١٢-٢٠١٠‬لەچوارچێوەی‬ ‫کتێبێکدا لــەالیــەن ئەنستیتۆی‬ ‫باڵوکرەوەی کتیبی(ئەبرامز)ەوە‬ ‫باڵوبووەتەوە‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫‪16‬‬

‫دایناسۆرەکانیش وەک‬ ‫مرۆڤ بەڕێدا دەڕۆیشتن‬ ‫زانستی نوێ‪ :‬وەرگێرانی‪ .‬تەیمور حەسەن هەڵەبجەیی‬


‫‪17‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫س ــی ــت ــاک ــوزارۆس ج ــۆرە‬ ‫دایناسۆرێک بوون کە لە کاتی‬ ‫منداڵی و گەنجێتیدا لەسەر‬ ‫هەر چوار پەلیان دەڕۆشتن‪،‬‬ ‫بــــەاڵم لــەکــاتــی پێگەشتن‬ ‫و گــەورەبــونــیــان پێیەکانیان‬ ‫دووهێندەی دەستێیان لێدێت‬ ‫و بەمەش تەنها دەتــوانــن بە‬ ‫دوو پــەل واتـــە پێیەکانیان‬ ‫بڕۆن‪.‬‬ ‫پــشــکــنــیـن‌و لــێــکــۆڵــیــنــەوە‬ ‫لەسەرجەم ئەو گۆڕانکاریانەی‬ ‫کە بەدرێژایی ژیانیان توشی‬ ‫دایناسۆرەکان دەبن کارێکی‬ ‫ئــاســان نیە‪ ،‬بــەاڵم گروپێک‬ ‫لــەلــێــکــۆڵــەران‌و تــوێــژەرانــی‬ ‫بــەبــەردبــوەکــان لــە پەکین (‬ ‫بریستۆل‌و بن ) سەرکەوتنیان‬ ‫بەدەست هێنا بەبەکارهێنانی‬ ‫شــیــکــاری بایۆمیکانیکی و‬ ‫پشکنینی مێژویی ئێسکەکانی‬ ‫ســیــســتــاکــوزارۆس یــاخــود‬ ‫دایناسۆرە شێوە توتیەکان‪.‬لەم‬ ‫توێژینەوەیەدا دەریانخست کە‬ ‫چۆن دایناسۆرەکان توانیویانە‬ ‫بــــەدرێــــژای گــەشــەکــردنــیــان‬ ‫شێوازی رۆشتنیان لە شێوەی‬ ‫چوار پێیەکەوە بگۆڕن بۆ دوو‬ ‫پێ‪.‬‬ ‫کــۆمــەڵــێــک نــمــونــەی‬ ‫جــیــاواز لــە ســیــتــاکــوزارۆس‬ ‫دۆزراونــەتــەوە کە مێژوەکەی‬ ‫دەگــەڕێــنــەوە بــۆ ســەردەمــی‬ ‫ک ــری ــت ــاس ــی ــۆس (ن ــزی ــک ــەی‬ ‫‪100‬ملیۆن ساڵ پێش ئێستا)‬ ‫لـــەواڵتـــی چــیــن‌و هــەنــدێــک‬ ‫نـــاوچـــەی تـــر لـــە ئــاســیــای‬ ‫ڕۆژهەاڵت‪.‬‬ ‫کیوای ژاو‪ ،‬بۆ بەئەنجام‬ ‫گەیاندنی بەشێک لــە تێزی‬ ‫دکــتــۆراکــەی هــەوڵــیــداوە کە‬ ‫تـــوێـــژنـــەوە ب ــک ــات لــەســەر‬ ‫پاشماوەی پەیکەری ئەم گروپە‬ ‫دایناسۆرانەی کە ناسراوترین‬ ‫گــروپــی ئــەو دایــنــاســۆرانــەی‬ ‫کە لەسەر دوو پێ دەڕۆن‌و‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫لەم توێژینەوەیەیدا گرنگی دا‬ ‫بەهەموو ئاستەکانی تەمەنی‬ ‫دایناسۆرەکە وەک بێچویی‌و‬ ‫گەنجی‌و پێگەشتنیان‪.‬‬ ‫ژاو‪ ،‬کە ساتەکانی بەدەست‬ ‫هێنانی دکتۆراکەی لە زانکۆی‬ ‫بریستول بەسەر برد و ئێستاش‬ ‫لــە نــاوەنــدی بەبەردبوناسی‬ ‫ب ــڕب ــڕەدارەک ــان کــاردەکــات‪،‬‬ ‫دەڵێت ‪:‬هەندێک لەم ئێسکانە‬ ‫کە بــەزۆری پەیوەست بوون‬ ‫بــەدایــنــاســۆرە بێچوەکان کە‬ ‫تەمەنیان لە یەک ساڵ کەمتر‬ ‫بووەو درێژیشیان تەنها چەند‬ ‫سانتیمەترێک دەبــوو ئەمەش‬ ‫وای کــرد کە کــارەکــەی من‬ ‫قورستر ببێت‌و لێکۆڵینەوە‬ ‫لەسەریان ئەستەمبێت‌و زۆر‬ ‫بەهێمنانەو لەسەر خۆ کارم‬ ‫لــەســەر دەکــــردن بــۆئــەوەی‬ ‫دڵنیابم لەنەگەیاندنی هیچ‬ ‫زیانێک بەو نمونە دەگمەن‌و‬ ‫گرنگانە‪.‬‬ ‫ژاو بــــە وەرگـــرتـــنـــی‬ ‫مۆڵەت لەئەنستیتۆی پەکین‬ ‫تــوانــی دوو ئێسکی دەســت‬ ‫و جــوتــێــک ئێسکی پــێ لە‬ ‫‪ 16‬دایــنــاســۆر وەربــگــرێـت‌و‬ ‫جــودایــانــبــکــاتــەوە بــۆئــەوەی‬ ‫بەوردی لێکۆڵینەوەیان لەسەر‬ ‫بــکــات‌و تەمەنی ئێسکەکان‬ ‫لــە ژێـــر یـــەک ســاڵــیــەوە تا‬ ‫تەمەنی دە ساڵی (پێگەشتن)‬

‫دەبـــــوو‪ .‬ژاو ئـــەم قــۆنــاغــە‬ ‫ئــاڵــۆزەی لــەکــارەکــەی خۆی‬ ‫بردە تاقیگەی بەبەردبووناسی‬ ‫ئامادەکراو لە (بۆن)ی ئەڵمانیا‬ ‫بۆ لێکۆڵینەوە لەسەریان‪.‬‬ ‫لێکۆڵینەوەکانی ژاو ئەوەیان‬ ‫دەرخست لە دایناسۆرەکانی‬ ‫تــەمــەن ژێ ــر ی ــەک س ــاڵ کە‬ ‫ئەم دایناسۆرانە لەم تەمەنەدا‬ ‫خــاوەنــی دەستێکی درێ ــژ و‬ ‫پێیی کورت بون کە ئەگەری‬ ‫هەیە لە کاتی هاتنە دەرەوەیان‬ ‫لە هێلکە توانیبێتیان لەسەر‬ ‫هەر چوار پەلیان رۆیشتبن‪.‬‬ ‫هــەروەهــا لەدایناسۆرەکانی‬ ‫یەکساڵە تا سێ ساڵە گەشە‬ ‫لەدرێژی ئێسکەکانی دەست‬ ‫خێرابووە ‪ ،‬بــەاڵم لەتەمەنی‬ ‫چوار تا شەش ساڵی خێرایی‬ ‫گەشەکردنی پێیەکانیان زۆر‬

‫خێراتر گەشەی کردووە‪ .‬ئەم‬ ‫گەشە خێرایەی پێیەکان بوەتە‬ ‫هـــۆی ئــــەوەی کــە گــەشــەی‬ ‫دەستەکان کــەم ببێـەوەو لە‬ ‫کۆتاییدا گەشەی پێیەکان دوو‬ ‫ئەوەندەی گەشەی دەستەکان‬ ‫زیادی کردووە‪ ،‬ئەمەش وای‬ ‫کـــردووە لــەو ئــاژەاڵنــەی کە‬ ‫دەگــەنــە تــەمــەنــی پێگەشتن‬ ‫لەسەر دوو پێ بڕۆن‪.‬‬ ‫دکـــتـــۆر خــیــنــگ ژو کە‬ ‫یەکێک بوو لە مامۆستایانی‬ ‫ڕێنموونی کەری ژاو ‪ ،‬دەڵێت‬ ‫‪ -:‬ئ ــەم تــوێــژیــنــەوەیــە زۆر‬ ‫بەوردی هەموو ئەو زانیاریانە‬ ‫پیشاندەدات کە لەپاشماوەی‬ ‫ئــێــســکــی دایــنــاســۆرەکــانــدا‬ ‫شاررابونەوە‪ .‬ئێمە دەتوانین‬ ‫لە ڕێگەی کارێکی هاوشێوەی‬ ‫ئەمەوە نهێنی زیاتر لەبارەی‬

‫‪18‬‬

‫شێوازی ژیانی ئەو ئاژەاڵنەوە‬ ‫وەربگرین‌و ئاشکرایان بکەین‬ ‫کە پێش مێژوو ژیاون‪.‬‬ ‫دکـــتـــۆر مـــایـــک بــنــتــون‬ ‫لـــەزانـــکـــۆی بــریــســتــول کە‬ ‫یەکێکی ترە لە مامۆستایانی‬ ‫ژاو دەڵێت‪ -:‬ئەم توێژینەوەیە‬ ‫دەتوانێت یارمەتی دەرێکی‬ ‫زۆر بــەســودبــێــت لەزانستی‬ ‫پەرەسەندنی دایناسۆرەکان‪.‬‬ ‫ئەمڕۆ دەزانین کە دایناسۆرە‬ ‫شێوە توتیەکان لە بێچویی‌و‬ ‫گــەنــجــێــتــیــدا ل ــەس ــەر چ ــوار‬ ‫پــــێ دەڕۆشــــــتــــــن‪ ،‬بــــەاڵم‬ ‫دەیانتوانی‬ ‫پێگەشتووەکان‬ ‫تەنها لەسەر دوو پــەل‪ ،‬واتە‬ ‫پێیەکان بـــڕۆن‪ .‬ئــەم بابەتە‬ ‫نیشانی دەدات کە باپیرانی‬ ‫سیتاکوزارۆسەکان لە پێشدا‬ ‫لــەســەر ه ــەر چـــوار پەلیان‬ ‫رۆی ــش ــت ــوون‌و لــە خاڵێکدا‬ ‫توانیویانە لــەســەر پەلەکانی‬ ‫دواوەیـــان (پێیەکان) بەڕێدا‬ ‫بڕۆن‪.‬‬ ‫بەهۆی ئەم تاقیکردنەوەوە‬ ‫دەردەکەوێت کە دایناسۆری‬ ‫ســیــتــاکــوزارۆس توانیویەتی‬ ‫وەک مرۆڤەکان لەسەر جوتێک‬ ‫پەل کە پێیەکانن بەڕێدا بچن‬ ‫جودابکرێتەوە لە جۆرەکانی‬ ‫تری دایناسۆرەکان‪.‬‬


‫‪19‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫ژیان لەنزیکی فڕۆکەخانە‪،‬‬ ‫ئەگەری جەڵتەی دڵ بەرز دەکاتەوە‬ ‫توێژەران دوای پێنج ساڵ‪ ،‬لێکۆڵینەوە لەسەر دەنگی فڕۆکەخانەی‬ ‫هیترۆی لەندەن‪ ،‬بینییان دانیشتووانی دەوروبەری ئەو فڕۆکەخانە زیاتر‬ ‫لەشوێنەکانیتری لەندەن لەنەخۆشخانەدا دەخەون‪.‬‬ ‫تــوێــژەران دەڵێن دەنگی فڕۆکە بۆ ماوەیەکی درێــژ ئەگەری‬ ‫تووشبوون بەجەڵتەی دەڵ بەرز دەکاتەوە‪ .‬توێژەرانی ئەمپریال کۆلیجی‬ ‫لەندەن بۆ ماوەی پینج ساڵ لێکۆڵینەوەیان لەسەر کەسانی نەخۆش‌و‬ ‫مردوو لەناوچە مەترسییدارەکاندا کردو گەیشتن بەهەندێک ئەنجامی‬ ‫سەرنجڕاکێش لەو ناوچە نیشتەجێبوونانەی نزیکن لەفڕۆکەخانە‪.‬‬ ‫دکتۆر ئانا هانسل کە رێبەڕاتی ئەم توێژینەوەیە دەکات لەمبارەوە‬ ‫دەڵیت‪ ":‬ئێمە بینیمان مەترسی نەخۆشکەوتن‌و خەوتن لەنەخۆشخانەو‬ ‫مردن بەهۆی جەڵتەی دڵ لەنێو دانیشتووانی نزیک فڕۆکەخانەکان‬ ‫نزیکەی (‪ )%٢٠-١٠‬بــەرزتــرە لەشوێنەکانیترو ئەمە پێوەندی بە‬ ‫زیادبوونی دەنگی فڕۆکە بەدرێژایی شەوو رۆژ لەو ناوچەنەدا هەیە‪".‬‬ ‫ئەو بــڕوای وایــە‪ ،‬دەنگی فڕۆکە کاژێرەکانی نووستنی مرۆڤ‬ ‫کەمدەکاتەوەو تووشی ناجێگیری دەروونی دەکات‪ ،‬هەر بۆیە ئەگەر‬ ‫کەسانێک بــەردەوام دەنگی فڕۆکە ببیستن‪ ،‬کاردانەوەیان بەشێوەی‬

‫حەپەسان دەبێت‪.‬‬ ‫هانسێل دەلــێــت کاتێک دەنــگــی فــڕۆکــە دەبیستن‪ ،‬جۆرێک‬ ‫لەکاردانەوەی داچلەکان دروستدەبێت‪ ،‬کە زیادبوونی لێدانی دڵ‌و‬ ‫پەستانی خوێنی لێدەکەوێتەوە‪ ،‬هەر بۆیە ئەگەر خەلک بۆ ماوەیەکی‬ ‫درێژ دەنگی بەرز ببیستن‪ ،‬لەوانەیە بەردەوام پەستانی خوێنیان بەرز‬ ‫بمێنێتەوەو نەتوانن بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی‪.‬‬ ‫هەڵبەت دەنگی فڕۆکە تەنها کاریگەری لەسەر کەسانی گەورە‬ ‫ساڵ نییە‪ ،‬بەڵکو لەسەر مندااڵنیش کاریگەری دادەنێت‪ ،‬دەنگی فڕۆکە‬ ‫دەبێت بەهۆی نەمانی تەرکیزی قوتابیان‪.‬‬ ‫لێکۆڵینەوەیەکی پێشتریش لەئەمریکا پیشانیدابوو‪ ،‬کە دەنگی فڕۆکە‬ ‫لەناوچەکانی نزیک لەفڕۆکەخانەدا لەگەڵ بەرزبوونەی رێژەی خەوتنی‬ ‫خەلک لەنەخۆشخانەدا پێوەندی هەیە‪.‬‬ ‫لەگەڵ ئەمەشدا تــوێــژەران دەڵــێــن‪ ،‬هۆکاریتر وەکــو کێشانی‬ ‫جەگەرە‌ورجێمی خۆراکی خراپ زۆر زیاتر لەدەنگی فڕۆکە کاریگەری‬ ‫لەسەر دڵ دادەنێت‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫‪20‬‬

‫دوو شاری کوردستان لەپیســــــ‬ ‫رێکخراوی تەندروستی جیهانیی‬ ‫دەڵێت دوو شار لەپیسترین شارەکانی‬ ‫جیهان لەکوردستاندایە‪.‬‬ ‫بەپێی راپۆرتی گۆڤاری تایم‪،‬‬ ‫رێکخراوی تەندروستی جیهانی‬ ‫لیستی پیسترین شارەکانی جیهانی‬ ‫بــاوکــردوەتــەوە‌و شــاری ئەهواز‬ ‫لەئێران پلەی یەکەمی هەیە‌‪ ،‬دووەم‬ ‫شــــاری پــیــســی جــیــهــان شــاری‬ ‫ئــوالن باتارە لەمەنگولیا‌و سێهەم‬ ‫شاری پیسی جیهان شاری سنەیە‬ ‫لەرۆژهەاڵتی کوردستان‌و شەشەم‬ ‫پلەش لــەم ریزبەندییە دراوە بە‬ ‫شاری کرماشان هەر لەرۆژهەاڵتی‬ ‫کوردستان‪.‬‬ ‫لەم شــارانــەدا کەمترین ئۆمێد‬ ‫بۆ ژیان بوونی هەیە‌و شێرپەنجەی‬ ‫سییەکان‌‌و نەخۆسییەکانی کۆئەندامی‬ ‫هــەنــاســە راســتــەوخــۆ پــێــوەنــدیــان‬ ‫بەپیسبوونی هەواوە هەیە‪.‬‬ ‫رێکخراوی تەندروستی جیهانی‬ ‫لەم راپۆرتەدا پیسکەرەوەی کەمتر‬ ‫لــــە(‪ )١٠‬میکرۆنی نــاو هــەوای‬

‫لەبەرچاو گــرتــووەو داتــاکــان هی‬ ‫بــەهــاری ئیمسالن‌و لەوێستگە‬ ‫خۆجێیەکانی پێوانی پیسی هەوا‬ ‫کــۆکــراونــەتــەوە‪ .‬پێشتر پیسترین‬ ‫شــارە گــەورەکــانــی جیهان شــارە‬ ‫پیشە سازییەکانی جیهان وەک‬ ‫پەکین‌و نیودێلهی ب ــوون‪ ،‬بــەاڵم‬ ‫ئێستا بــەهــۆکــاری خۆڵبارینەوە‬ ‫ئــەم شــارانــە گــواســتــراونــەتــەوە بۆ‬ ‫نــاوچــەکــانــی ئــێــران‪ .‬شــارەکــانــی‬ ‫هەرێمی کــوردســتــان بەهۆکاری‬ ‫نەبوونی وێستگەی پێوانی پیسی‬ ‫هــەوا لەم ئەژمارکردنەدا ناویان‬ ‫نــەهــاتــووە‪ .‬هــەرچــەنــد گریمانە‬ ‫دەکرێت شارەکانی عێراق‌و هەرێمی‬ ‫کــوردســتــان لەهەمان بــارۆدۆخــی‬ ‫پیسبوونی هەوادا بن‪.‬‬ ‫س ــاڵ ــی (‪ )٢٠١١‬تیمێکی‬ ‫ئەڵمانی راپۆرتێکیان لەسەر عێراق‬ ‫بـــاوکـــردەوەو ئــامــاژەیــان ب ــەوەدا‬ ‫ئــاووهــەواکــەی تــەژیــیــە لــەمــادەی‬ ‫رادیــۆئــەکــتــیــڤ کــە پــاشــمــاوەی‬ ‫جەنگی عێراق‌و ئەمریکایەو بەهۆی‬

‫خۆڵبارینەوە باڵودەبێتەوە‪ ،‬ئەم مادەیە‬ ‫هۆکارە بۆ دروسبوونی شێرپەنجە‪.‬‬ ‫د‪ .‬شێرکۆ عەلی مامۆستای‬ ‫بایۆلۆجی لــەزانــکــۆی سلێمانی‬ ‫لــەمــبــارەوە بۆ زانستی نــوێ وتی‬ ‫"سەرچاوەی خٶلبارین ناوچەکانی‬ ‫ب ــاش ــوری عـــێـــراق‌و ئــــوردۆن‌‌و‬ ‫بــاکــوری عەرەبستانی سعودییە‪،‬‬ ‫کە بەهۆی وشکەساڵی‌‌و جەنگی‬ ‫عــێــراق‌و ئــەمــریــکــاو پــارێــزگــاری‬ ‫نەکردن لەبیابانەکان‪ ،‬هەستانی خۆڵ‬ ‫لەناوچانەدا بەرفراوانتر بووە"‪.‬‬ ‫هـــەروەهـــا وتـــی "دیــــــاردەی‬ ‫خۆڵبارین پێشتر ناوچەیی بووە‌و‬ ‫تەنۆلکەی خۆلەکان گەورە بوون‪،‬‬ ‫بــەاڵم ئێستا بــەهــۆی گەرمبوونی‬ ‫جیهانییەوە‪ ،‬تەنۆلکە گــەورەکــان‬ ‫وردتـــــربـــــوون‌و لــەنــاوچــەیــیــەوە‬ ‫گـــــوازراوەتـــــەوە ب ــۆ هــەرێــم ـی‌و‬ ‫ناوچەیەکی بەرفراوان دەگرێتەوە‪".‬‬ ‫د‪ .‬ش ــێ ــرک ــۆ دەربــــــــارەی‬ ‫ئــەوەی چونکە ئامارێک لەسەر‬ ‫هەرێمی کــوردســتــان نییە‪ ،‬ئایا‬

‫دەکرێت بــەبــەراورد بەشارەکانی‬ ‫رۆژهـــەاڵتـــی کــوردســتــان بڵێین‬ ‫هەرێمی کوردستانیش لەهەمان‬ ‫ب ــارودۆخ ــدای ــە‪ ،‬دەڵێت"ناکرێت‬ ‫بەرەهایی قسە بکرێت چونکە ت‬ ‫رەشــەب ـا‌و گــۆڕانــی کــەش‌و هــەوا‬ ‫کاریگەری لەسەر پیسبوونی هەواو‬ ‫کەمکردنەوەی هەیە‪ ،‬بەاڵم بێگومان‬ ‫هــەتــا لــەنــاوەنــدی خۆڵبارینەکە‬ ‫دوورتر بکەوینەوە کاریگەرییەکەی‬ ‫کەمترە‪".‬‬ ‫خوڵبارین کاریگەری خراپ‬ ‫لەسەر تەندروستی دادەنێت‪ ،‬هەڵگری‬ ‫گــۆگــردەو کاتێک لــەگــەڵ ئــاودا‬ ‫کارلێک بکات؛ ترشی سۆلفۆرا‬ ‫دروستدەکات‪ ،‬ئەمەش پێیدەوترێت‬ ‫تـــرشـــەبـــاران‌و ســووتــانــدنــەوەی‬ ‫سییەکانی لێدەکەوێتەوە‪.‬‬ ‫د‪ .‬شێرکۆ لەمبارەوە دەڵێت"ئەم‬ ‫خۆڵە تەژییە لە کانزا قورسەکانی‬ ‫وەک قورقشم‌و ئاسن کە رێژەی‬ ‫زۆری ئەم کانزایانە لەنێو لەشدا‬ ‫دەب ــێ ــت ب ــەه ــۆی دروســتــبــوونــی‬


‫‪21‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫ــــــترین شارەکانی جیهانن‬ ‫نەخۆشی درێژخایەنی چاو‪ ،‬رەبوو‪،‬‬ ‫نەخۆشییەکانی پێست‌و شێرپەنجە‪،‬‬ ‫لــەهــەمــانــکــاتــیــشــدا بــەئــەزمــوون‬ ‫دەرکـــەوتـــووە‪ ،‬خۆڵبارین دەبێت‬ ‫بەهۆی بەرخستنی ئاژەاڵن‪".‬‬ ‫بــۆ خــۆپــارێــزی لەزیانەکانی‬ ‫خــۆڵــبــاریــن شــارەزایــانــی ب ــواری‬ ‫تەندروستیی پێشنیار دەکەن دەمامکی‬ ‫بـــاش بــەکــاربــهــێــنــرێ ـت‌و لــەگــەڵ‬ ‫خواردنەوەی بەردەوامی شیر‪.‬‬ ‫ریــزبــەنــدی شـــارە پیسەکانی‬ ‫جیهان بەپێی رێکخراوی تەندروستی‬ ‫جیهانی بەشێوەی ژێرەوەیە‪:‬‬ ‫‪ .١‬شاری ئەهواز(ئێران)‬ ‫‪ .٢‬شاری ئوالباتار (مەنگولیا)‪.‬‬ ‫‪ .٣‬شاری سنە‪.‬‬ ‫‪.٤‬شاری لودهایانا (هندستان)‪.‬‬ ‫‪ .٥‬شاری کویتە (پاکستان)‬ ‫‪ .٦‬شاری کرماشان‪.‬‬ ‫‪ .٧‬شاری پیشاوەر (پاکستان)‪.‬‬ ‫‪ .٨‬شاری گابۆرنە (بۆتسوانا)‪.‬‬ ‫‪ .٩‬شاری یاسوج (ئێران)‬ ‫‪ .١٠‬شاری کانپور (هندستان)‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫‪22‬‬

‫پلەبەرزترین زانای جیهان کێیە؟‬


‫‪23‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫ئامادەکردنی‪ :‬زانستی نوێ‬

‫ئایا فیزیایی تیۆریی (ئیدوارد ویتن) لەبوارەکەی خۆیدا کاریگەری زیاترە یان زیندەوەرناس‬ ‫(سۆلۆمۆن سنایدەر) لەناو زانایانی زیندەناسییدا؟ چۆن رادەی کاریگەری زانایانی گەورەی رابردوو‬ ‫وەک (کارل مارکس) لەنێوان مێژوناسان‌و ئابوریناسانداو (سیگموند فرۆید) لەنێو دەروونناساندا‪،‬‬ ‫دەپێورێت؟‬ ‫پێوەرەکان بەندە لەسەر نرخی چاالکی لەخودی بــوارەکــەو بوون‬ ‫بەسەرچاوە‪ ،‬لێرەدا بەراورد لەنێوان زانایانی بوارە جیاوازەکاندا ناکرێت‪،‬‬ ‫بۆ نموونە لەبوارێکی وەک بایۆکیمیادا خاڵی زیاترت بۆ تۆمار دەکرێت‬ ‫تاوەکو لەبوارێکی وەک ماتماتیکدا‪ ،‬چونکە بواری بایۆکیمیا سەردانی زیاتری‬ ‫دەکرێت‌و کارکردن لەم بوارەدا زیاتر دەبێت بەچاوگ بۆ کاریتر‪.‬‬ ‫بەاڵم توێژەرانی زانکۆی ئیندیانا بلۆومینگتن بڕوایان وایە رێگەیەکیان بۆ‬ ‫بەراوردکردنی بوارە جیاوازەکان دۆزیوەتەوە‪ .‬ئەوان دۆزینەوەکانیان بەشێوەی‬ ‫ئۆنالین باڵوکردەوەتەوەو بۆ یەکەمجار پلەبەندی بوارە جیاوازەکانیان لەگەڵ‬ ‫یەکترییدا بەراورد کردووە‌و ناویان ناوە ئێج ئێس(‪ .)hs‬ئەم پێوانە تایبەتمەندی‬ ‫ئێچ(‪)h-index‬ی گوگڵ سکوالر بۆ نزیکەی (‪ )٣٥‬هەزار توێژەر بەکار‬ ‫دەهێنێت‪ ،‬تایبەتمەندی ئێچ (‪ )h-index‬بریتییە لەوەی زانستکارێک ‪٢٠‬‬ ‫وتاری زانستی(‪ )paper‬باڵو کردبێتەوەو النیکەم بۆ هەر یەکێکیان(‪( ٢٠‬جار‬ ‫لەوتارە زانستییەکاندا وەک سەرچاوە (‪)citation‬بەکارهێنرابێت‪.‬‬ ‫توێژەرانی زانکۆی ئیندیانا رۆژی (‪)٥‬ی نۆڤامبەر بینییان‪ ،‬کارل‬ ‫مارکس زۆرترین کاریگەری زانستیی هەبووە لەبواری مێژوودا‪ ،‬بەدوای‬ ‫ئــەودا سیگموند فرۆید لەدەروونناسییدا گەورترین کاریگەری هەبووە‪،‬‬ ‫ژمارە (‪ )٢‬بریتییە لە ئیدوارد ویتن‪ ،‬فیزیاییەک لەئەنستیتۆتی لێکۆڵینەوە‬ ‫پێشکەوتووەکانی پرینستن‪ ،‬لەویالیەتی نیو جێرسی‪ .‬ئەم ریزبەندییە لەماڵپەڕی‬ ‫سکۆالرۆمەتر(‪ )Scholarometer‬لەالیەن فیلیپۆ مەنسزێر‪ ،‬کە توێژەرێکی‬ ‫بواری ئیفۆرماتیکە لەزانکۆی ئیندیانا بلۆومینگتن‌و هاوکارەکانی بەناوی‬ ‫یاسلین کاور‌‪ ،‬فیلیپۆ رادیاچی‌و موحسین جەعفەرئاسباغ ‪ ،‬پەرەی پێدراوەو‬ ‫کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە‪ .‬مێنسیزێر دەڵێت" المانوایە ئەم شتە زۆر‬ ‫سەرنجڕاکێشە‪ ،‬ئێمەو هاوڕێکانمان بەردەوام گوگل سکوالر بەکاردێنیین‌و‬ ‫تەنها تایبەتمەندی ئێچ پیشاندەدات‪ ،‬ئێمە بــەردەوام دەپرسین‪ ،‬ئێمە چۆن‬ ‫دەتوانیین هەڵسانگاندن بۆ کەسانێک لەبوارانەدا بکەین کە تێی ناگەین‪".‬‬ ‫لەمانگی ئۆکتۆبەر دا تیمەکەی مێنسێزێر وتارێکی زانستییان لەنەیچەردا‬ ‫باڵوکردەوەو کە پێشنیار دەکات باشترین رێگەی ئاماری بۆ سڕینەوەی‬ ‫جیاوازی بوار‪ ،‬دابەشکردنی تایبەتمەندی ئێچی توێژەرەکەیە لەسەر تێکڕای‬ ‫بوارە زانستییەکەیان‪ .‬بە بەکارهێنانی ئەم چاکسازییە‪ ،‬مارکس تایبەتمەندیی‬ ‫ئێچە کەی ‪ ٢٢‬جار لەتێکڕایی زانایانیتری بواری مێژوو زیاتر بوو‪ ،‬لەکاتیکدا‬ ‫لەبواری ئابوورییدا ئەم ژمارەیە (‪)١١‬جــار لەتێکڕای تایبەتمەندیی ئێچی‬ ‫زانایانی بواری ئابوریی بەرزتر بوو‪.‬‬ ‫ویتن تایبەتمەندی ئێچەکەی (‪)١٣‬جار بەرزترە لە تێکڕای زانایانیتری‬ ‫بواری فیزیا ‪ .‬ئایدیاکە نوێیە‪ ،‬شارەزایانی بواری پێوان شێوازێکی ژماردەییان‬ ‫داهێناوە بۆ چارەسەری کێشەکان‪ ،‬تێکڕای تەمەن‪ ،‬ژوڕناڵ‌و بواری توێژینەوەکە‬ ‫بەکاردهێنن‪ ،‬بە بەکارهێنانی زانیارییەکانی تامسن رویتەر زانیارییەکان‬ ‫رێکدەخرێتەوە‪ .‬دەسترەسی بە ئەم پێوانە بەتەواوەتی ئازادەو لەسەر ئینتەرنێت‬ ‫لەبەردەستدایە‪ ،‬ئەمە پێچەوانەی سایتەکانی هاوشێوەی وەک تامسۆن رۆیتەرە‬ ‫کە دەسترسییەکەی بۆ هەموو کەسێک نییە‪.‬‬

‫کارل مارکس‬ ‫کــارل مارکس منداڵی سێهەمی هاینریش مارکس لیڤی بــوو‪ ،‬کە‬ ‫پارێزرێکی جوولەکە بوو لەبنەماڵەی خاخامەکان‪ ،‬لە(‪)٥‬ی مانگی مایسی‬ ‫ساڵی (‪)١٨١٨‬دا لەشاری تریەر لەناوچەی پرۆسی ئەڵمانیا لەدایکبوو‪،‬‬ ‫باوکی بەهۆی ئەوەی حکومەتی پرۆس جولەکەکانی سەرکوت دەکرد‌و‬ ‫مافەکانی پێشیل دەکردن‪ ،‬بۆ ئەوەی کارەکەی لەدادگەدا بپارێزێت ئایینەکەی‬ ‫خۆی گــۆڕی‌و بووبە پرۆتستانت‪ ،‬هەر بۆیە ناوەکەی خۆی گۆڕی‬ ‫بەهاینریش مارکس‪ ،‬لەساڵی (‪)١٨٢٤‬یشدا منداڵەکانی بوون بەکریستیان‪.‬‬ ‫کارل مارکس لەشاری تریەر دواناوەندی تەواو کردو لەشاری بۆن‬ ‫دەستیکرد بەخوێندنی یاسا‪ ،‬ساڵێک دواتر چوو بۆ بەرلین‌و لەزانکۆی‬ ‫ئەو شارەدا لەبوارەکانی فەلسەفەو مێژوودا درێژەی بەخوێندندا‪ ،‬لەساڵی‬ ‫(‪)١٨٤١‬دا نامەی دکتۆراکەی لەژێر ناونیشانی "جیاوازی نێوان فەلسەفەی‬ ‫سروشتی دیموکریتیس‌و ئیپیکۆر" پێشکەش بەزانکۆی یەنا کرد‪ .‬بەهیوای‬ ‫ئەوەی بتوانێت لەزانکۆی بۆن وانە بڵێتەوە گەڕایەوە بۆ ئەو شارە بەاڵم‬ ‫ت وەکو مامۆستای زانکۆ دابمەزرێت‪ .‬لەوکاتەدا‬ ‫حکومەتی پروس نەیهێش ‌‬ ‫مارکس لەشاری کۆلن پێوەست بوو بەڕۆژنامەی نوێی لیبراڵەکانی بەرەی‬ ‫ئۆپۆزسیۆن‌و بووبە رۆژنامەنووس‪ .‬لەوکاتەدا مارکس ببوو بەالیەنگری‬ ‫هێگل‌و لەنێو بازنەی هێگلیە چەپەکانی بەرلیندا بوو‪ .‬هەر لەو سااڵنەدا‬ ‫بوو فۆیر باخ رەخنەکردنی ئایینی دەستپێکرد‌و لەساڵی (‪)١٨٤١‬دا کتێبی‬ ‫ناخی کریستیانیتی باڵوکردەوە‪ .‬نووسینەکانی فۆیر باخ لەکتێبی سەرمایەو‬ ‫نووسراوەکانیتری مارکسدا رەنگی داوەتەوە‪.‬‬ ‫مارکس خەباتی سیاسیی‌و فەلسەفییەکەی لەگەڵ فریدریک ئینگلسدا‬ ‫دەستپێکردو یەک ساڵ پێش شۆڕشی (‪ )١٨٤٨‬بەیانییەیی کۆمۆنیستیان‬ ‫پێکەوە نووسی‪ .‬لــەم ســااڵنــەدا مارکس پێوندییەکانی خــۆی لەگەڵ‬ ‫هێگڵییەکاندا بچڕی‌و روویــکــردە کێشەکانی بزوتنەوەی کرێکاری‌و‬ ‫لەسەرەتادا لەساڵی (‪)١٨٦٤‬دا بووبە سکرتێری ئینتەرناسیۆناڵی یەکەم‪،‬‬ ‫یەکەم بەرگی کتێبە ناسراوەکەی‪ ،‬بەناوی سەرمایە لەساڵی (‪)١٨٦٧‬دا‬ ‫بالوکرایەوە ئەم کتێبە هەڵگری بیروڕاکانیەتی لەسەر ئابوری سیاسی‪.‬‬ ‫ئەو سی ساڵی کۆتایی تەمەنی بەدوورخراوەیی لە لەندەن دەژیاو لەچواردەی‬ ‫مانگی مایسی ساڵی (‪ )١٨٨٣‬هەر لەو شارە کۆچی دوایی کرد‪ .‬بیروڕاکانی‬ ‫لەسەردەمی خۆیشیدا الیەنگری زۆری هەبوو‪ ،‬لەدوای مردنی بەهۆی کەسانێکی‬ ‫زۆرەوە بانگهێشتی زۆری بۆکرا‪ .‬بەسەرکەوتنی بۆلشیڤیکەکان لەروسیا‬ ‫دا الی ــن ــگ ــران ــی‬ ‫لــەســاڵــی (‪)١٩١٧‬‬ ‫لەهەموو جیهاندا‬ ‫کۆمنیزم‌و مارکسیسم‬ ‫لــەســااڵنــی دوای‬ ‫پ ــەرەی ــان ــس ــەن ــدوو‬ ‫دووهــــەمــــدا یــەک‬ ‫جــەنــگــی جیهانی‬ ‫جیهان حکومەتی‬ ‫لەسەر سێی واڵتانی‬ ‫هەبوو‪.‬‬ ‫مــارکــســیــســتــیــیــان‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫‪24‬‬

‫زیگمۆند فرۆید‪:‬‬

‫ئیدوارد ویتن‪:‬‬

‫زیگمۆند شلۆمۆ فرۆید لەدایکبووی (‪)٦‬ی مانگی مایسی ساڵی‬ ‫(‪)١٨٥٦‬ە لەنەمسا‪ ،‬کە بە باوکی زانستی شیکاری دەروونی دەناسرێت‪،‬‬ ‫لەساڵی (‪ )١٨٨١‬لەڤیەنا دەچێتە زانکۆ‪ ،‬پاشان لە نەخۆشخانەی گشتی‬ ‫ڤییەنا توێژینەوە لەسەر تێکچوونەکانی دەماخ‌و چارەسەری قسەکردن‌و‬ ‫توێکاری‌و دەماری مایکرۆسکۆپی دەکات‪.‬‬ ‫لەساڵی (‪)١٨٨٥‬دا لەزانکۆی ڤییەنا لەبواری نێرڤپاتۆلۆژییدا‬ ‫دادەمەزرێت‌و لەساڵی (‪)١٩٠٢‬دا دەبێت بە پرۆفیسۆر‪ .‬فرۆید بۆ‬ ‫چارەسەری نەخۆسییە دەروونییەکان شێوازی قسەکردنی سەربەستی‬ ‫بەکاردەهێنا لەم شێوازەدا نەخۆش هەرچی دێت بەزێهنییدا دەیڵێت‪،‬‬ ‫هەروەها شیکاری دەروونی پێشکەش بە کۆمەڵگای زانستی کرد‪.‬‬ ‫دووبــارە پێناسەکردنەوەی حــەزی سێکسی ئەو هەلەی بۆ فرۆید‬ ‫رەخساند تاوەکو گرێی ئۆدیپ (هەستی مێهرەبانی نێوان منداڵ‌و‬ ‫دایک‌و باوک) بکات بەپرینسیپی سەرەکی تیۆریی شیکاری دەروونی‪.‬‬ ‫شیکاری ئــەو بۆ خــودو خەونەکانی نەخۆشەکان گەیاندی‬ ‫بە میکانیسمی سەرکوتکردن‌و دۆزینەوەی نەست لەمرۆڤدا‪ ،‬بەپێی‬ ‫تیۆرییەکانی فرۆید نەست ناوەندێکە بۆ دروستکردنی پشێوی‬ ‫لەهەستدا‪ .‬فرۆید بڕوای تەواوی هەبوو کە لیبدۆ بوونی هەیە‪ ،‬بەڕای‬ ‫ئەو لیبدۆ وزەی دەرونی‪-‬سێکسییە‪ ،‬سەرچاوەکەی ئۆروس واتە کۆی‬ ‫غەریزەکانی ژیانە‪ .‬لیبدۆ لەگەڵ مەرگدا شەڕ دەکات‌و هەوڵدەدات‬ ‫مــرۆڤ لەهەموو بــوارەکــانــدا سەربخات‪ ،‬بــەم هێزە شەهوەتیش‬ ‫دەگوترێت‪.‬‬ ‫فرۆید لە(‪ )٢٣‬سێپتامبەری ساڵی (‪)١٩٣٣‬دا کۆچی دوایی کرد‪.‬‬

‫ویتن لە(‪ )٢٦‬ئاگۆستی ساڵی (‪ )١٩٥٠‬لە لەشاری بالتیمۆری‬ ‫ویالیەتی مەریلەندی ئەمریکا لەدایکبوو‪ ،‬ئەو کوڕی لۆیس ویتنە کە‬ ‫زانایەکی فیزیای تیۆرییە لەبواری کێشکردن‌و رێژەیی گشتی‪ .‬ویتن‬ ‫لەساڵی (‪)١٩٧١‬دا بەکالۆریۆسی لەمێژوو زمانناسییدا لە زانکۆی‬ ‫براندیس وەرگرت‌و بووبە جورنالیست ‌و وتارەکانی لەرۆژنامەکانی‬ ‫ریپۆبلیک‌و نەیشندا باڵودەکردەوە‪ ،‬لەهەمانکاتیشدا کاری سیاسیی‬ ‫دەکردو بەشداری کەمپینی سەرۆک کۆماری جۆرج مەکگ ۆڤێرن‬ ‫کرد‪ ،‬مەک گۆڤێرن لەسالی (‪)١٩٧٢‬لەهەڵبژاردندا دۆڕا‪.‬‬ ‫ویتن بۆ ماوەی یەک نیوساڵ چوو بۆ زانکۆی ویسکنسن‪-‬مادیسن‬ ‫بۆ خوێندنی ئابوری ‪ ،‬کە دەرکرا‪ .‬ئەو گەڕایەوە بۆ خوێندن‌و ناوی‬ ‫بۆ خوێندنی ماتماتیکی کرداری لەزانکۆی پرینستن لەساڵی (‪)١٩٧٣‬‬ ‫نوسی و لەدواییدا خوێندنەکەی گۆڕی‌و لەساڵی (‪)١٩٧٦‬دا لەژێر‬ ‫چاودێری دەیڤید گرۆس دکتۆرای لەفیزیادا وەرگرت‪ ،‬دەیڤید گرۆس‬ ‫ئەو زانایەیە کە لەساڵی (‪)٢٠٠٤‬دا خەاڵتی نۆبڵی لەفیزیادا پێبەخشرا‪.‬‬ ‫ویتن لەسالی (‪)١٩٩٠‬دا میدیاڵیای فیلدی لەالیەن یەکێتی‬ ‫ماتماتیکی نێودەڵەتییەوە پێبەخشرا‪ ،‬بۆ یەکەمجار فیزیاییەک خەاڵتی‬ ‫ماتماتیکی بردەوە‪ .‬ئەو زۆربەی کاتەکان ناچاربوو لەفیزیادا خۆی‬ ‫تەکنیکە ماتماتیکییەکان دابهێنێت‌و پێشی بخات بۆیە ئەو خەاڵتە‬ ‫ماتماتیکییەیی پێبەخشرا‪.‬‬ ‫ویتن لەفیزیا‌و ماتماتیکدا ژمارەیەکی زۆر بواری داهێناوە‪ ،‬کە‬ ‫هەندێک لەوانە بریتییە لە "تۆپۆلۆژی رەهەندە نزمەکان"و " تیۆریی‬ ‫بوارە کوانەمییە تۆپۆلۆجیکییەکان"‌و ئەو تیۆرییەیی ئێستا پێی دەوترێت‬ ‫" چێرن‪-‬سایمۆنز تیۆریی" ‪ ،‬هەروەها بوارەکانی " بەرزە خۆجێی"‌و "‬ ‫مۆرس تیۆریی"‬ ‫ویتن داهێنەری چەمکی (‪ )M‬تیۆرییە‪ ،‬بەپێی (‪)M‬تیۆریی‪ ،‬هەر پێنج‬ ‫تیۆرییەکەی رێسمان لەڕاستییدا پێنج الیەنی تیۆرییەکی گەورەترە کە‬ ‫ئەو ناوی (‪ )M‬لێناوە‪ .‬لەگەڵ زانایەکیتر بەناوی ناتان زایبێرگ چەندین‬ ‫کاری گەورەی هاوبەشیان لەسەر تیۆریی ریسمان ئەنجامداوە‪ .‬ویتن‬ ‫لەئێستادا پرۆفیسۆری ماتماتیکی فیزیاییە لەئەنستیتۆتی لێکۆڵینەوە‬ ‫بەرزەکانی پرینستن لەنیوجێرسی‪.‬‬


‫‪25‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫رەقترین مادەی جیهان بووە نانۆیی؛‬

‫تەنکترین پلێتی ئەڵماس چۆن دروستدەکرێت‬ ‫زانستی نوێ‬ ‫زانــایــانــی روســیــا توانیویانە‬ ‫تــەنــکــتــریــن پــلــێــتــی ئــەڵــمــاســی‬ ‫دەستکرد لەتاقیگەدا دروستبکەن‪،‬‬ ‫ئـــەم پلێتە لــەپــێــکــهــاتــەی نانۆ‬ ‫کاربۆنییەوە بەرهەمدێت‌و لەئامێرە‬ ‫ئەلکترۆنییەکاندا بەکاردەهێنرێت‪.‬‬ ‫پــلــێــتــە ئــەڵــمــاســیــیــەکــان‬ ‫لــەســتــرکــتــۆرەی نــانــۆکــاربــۆن‬ ‫دروســـتـــدەکـــرێـــت‌و لــەئــامــێــرە‬ ‫ئەلکترۆنییەکانی نـــەوەی نوێدا‬ ‫بەکاردەهێنرێت‪.‬‬ ‫چــیــپــی ئــەڵــمــاســی لــەچــاو‬ ‫چیپیتر کە لەسیلیکۆن‌و کاربۆن‬ ‫دروستدەکرێن‪ ،‬تەمەنیان درێژترە‌و‬ ‫باشتر لەوان کاردەکەن‪ ،‬یەکێکیتر‬

‫لەتایبەتمەندییەکانی چیپی ئەڵماسی‬ ‫هەڵگرتنی زیاتری زانیارییە‪ ،‬جەگە‬ ‫لــەوەش ئــەم پلێتانە گــەرم نابن‌و‬ ‫تەمەنیان درێژترە‪.‬‬ ‫بەپێی راپــۆرتــی میدیاکانی‬ ‫روسیا‪ ،‬ئەم پرۆژە لەالیەن زانایانی‬ ‫روســی زانکۆی حکومی روسیا‬ ‫لەسەن پترزبۆرگ ئەنجامدراوەو‬ ‫لەئێستادا لەبارۆدۆخی تاقیگەدا‬ ‫دەک ــرێ ــت ئـــەم پلێتە نانۆنییە‬ ‫دروستبکرێت‪.‬‬ ‫تەکنەلۆژیای دروستکردنی پلێتی‬ ‫نانۆیی ئەڵماس لەئێستادا بەشێوەی‬ ‫نهێنییەو کەمترین زانیاری دەربارەیەوە‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم هەر لەئێستاوە روونە‬ ‫داهاتوویەکی باشی هەیە‪.‬‬ ‫بەپێی راپۆرتی رادیۆی روسیا‬

‫پێشەسازی ئەلکترۆنی‪ ،‬لەئامیرەکانی‬ ‫موبایلەوە تاوەکو ئامێرە ئاڵۆزەکانی‬ ‫وەک سوپەر کۆمپیوتەر دەکرێت‬ ‫بــواری بەکارهێنانی پلێتی نانۆیی‬ ‫ئەڵماس بن‪.‬‬ ‫یــــوری ئ ــاودی ــی ــەف‪ ،‬زانـــای‬ ‫فــیــزیــایــی زانــــکــــۆی حــکــومــی‬ ‫ئەلکترۆنیک لە سەن پێرزبۆرک‬ ‫ەڵێت‪ ":‬بەکارهێنانی پڵیتی نانۆ‬ ‫ئەڵماسی پێشکەوتنێکی گــەورە‬ ‫لەتەکنەلۆژیای سوپەر کۆمپیوتەردا‬ ‫دروستدەکات‪".‬‬ ‫بــە بـــڕوای ی ــوری ئاودییەف‬ ‫ئــەڵــمــاســە نــانــۆنــیــیــەکــان جگە‬ ‫لەپیشەسازی ئەلکترۆنیک دەکرێت‬ ‫وەکو هەڵمژ‪ ،‬کاتالیست‌و چارەسەری‬ ‫پزیشکی بەکار بهێنرێت‪ ،‬ئەم زانا‬

‫روسییە دەڵــێــت‪ ":‬لەتەنکترین‬ ‫پلێتیەکانی ئەڵماس دەکرێت وەکو‬ ‫روپۆش بۆ کانزاکانی نیکل‪ ،‬کرۆم‌و‬ ‫تەنانەت زێڕ سوود وەربگیریەت ‪،‬‬ ‫ئەڵماسی نانۆیی ئەم کانزایانە هەم‬ ‫رەقــتــر دەکـــات‌و هــەم ناهێـڵێت‬ ‫ژەنگ بهێنن‪".‬‬ ‫زانایانی روسیی بڕوایان وایە‬ ‫کاتێک بکرێت تەنۆلکەی وردی‬ ‫ئەڵماس بۆ دروستکردنی پلێتی‬ ‫رەق بەکار بهێنرێت‪ ،‬واتای ئەوەیە‬ ‫بازدانێکی گــەورە لەتەکنەلۆژیادا‬ ‫هاتووەتە دی‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫‪26‬‬

‫ئاگاداربن!‬ ‫کاتێک کۆمپیوتەری کەسێکی تر‬ ‫یان شوێنێکی گشتیی بەکاردێنن!‬ ‫زانستی نوێ‪:‬‬ ‫ئا‪ .‬بڕوا حسن حسێن‬ ‫وەک ئــاشــکــرایــە لەئێستادا‬ ‫تەکنەلۆژیای ئەلیکترۆنیی هەموو‬ ‫کــایــەکــانــی ژیــانــی گــرتــۆتــەوەو‬ ‫هەموومان بەشێک لەکارەکانمان‬ ‫لەڕێگەی کۆمپیوتەرو ئینتەرنێت‬ ‫ئــەنــجــام دەدەیــــــن‪ ،‬زۆرێــکــمــان‬ ‫رۆژانـــــــە چ ــەن ــد کــاتــژمــێــرێــک‬ ‫لـــەســـەر کــۆمــپــیــوتــەرەکــانــمــان‬ ‫بــەســەر دەبــی ـن‌و زۆرێـــک لەئێمە‬ ‫سەرسەرختی‬ ‫بەکارهێنەرێکی‬ ‫وێبسایتە کۆمەاڵیەتییەکانین و‬ ‫هــەنــدێــکــمــان کـــاری بانکینگ‌و‬

‫گۆڕینەوەی ئیمەی لەسەر ئینتەرنێت‬ ‫ئەنجامدەدەین‪ ،‬بێگومان لەهەموو‬ ‫کــاتــێــکــدا کــۆمــپــیــوتــەری کەسی‬ ‫خۆمان بەکارناهێنین‌و زۆر جار‬ ‫تەنها بۆ چەند خولەکێک سود‬ ‫لەکۆمپیوتەری هاوڕێکانمان یان‬ ‫کەسێکی تر دەبینین‪ ،‬زۆر جاریش‬ ‫ســود لــە کۆمپیوتەری کافیەکی‬ ‫ئینتەرنێت یــان شوێنێکی گشتی‬ ‫دەبینین‪ ،‬دەمانەوێت ئەکاونتەکانمان‬ ‫بپشکنین‌و ئاگاداری ئەو زانیارییانە‬ ‫بین کە پەیوەندیان بە ئەکاونتە‬ ‫کەسیەکانی ئێمەوە هەیە‪ .‬هەموو‬ ‫ئەو ئەکاونتە کەسیانەی کە هەمانە‬ ‫(یوسەر نەیم)و (پاسۆردی ) هەیە‬

‫بۆیە بەزانینی ئەم دووانە کەسانیتر‬ ‫بەئاسانی دەتوانن بچنە ناو ئەکاونتە‬ ‫کەسیەکانمان‌و هەرکارێکیان بوێت‬ ‫ئەنجامی بــدەن‌و توشی کێشە و‬ ‫گرفتمان بکەن‪.‬‬ ‫لێرەدا دەمەوێت لە پرۆگرامێک‬ ‫ی ــان هــاردوێــرێــکــی زۆر نــادیــار‬ ‫ئ ــاگ ــادارت ــان بــکــەمــەوە تــاوەکــو‬ ‫بتوانن بەرگری لە هەموو زانیاریە‬ ‫کەسیەکانی خۆتان بکەن ئەویش‬ ‫پرۆگرام و هاردوێری کی لۆگەرە‬ ‫(‪.)Key logger‬‬ ‫کی لۆگەر بریتیە لەسۆفتوێرێک‬ ‫یان هاردوێرێک کە بەشێوەیەکی‬ ‫گشتی لــەالیــەن هــاکــەرەکــانــەوە‬

‫بــەکــاردەهــێــنــرێــت بــۆ چــاودێــری‬ ‫کردنی هەموو چاالکیەکانت کە‬ ‫لەسەر کۆمپیوتەرەکەت ئەنجامیان‬ ‫دەدەیـــت‪ .‬ئــەم پرۆگرامە توانای‬ ‫هــەیــە ه ــەر ی ــان هــەمــوو کیەک‬ ‫(واتـــە بەکارهێنانی کــیــبــۆرد لە‬ ‫کاتی تایپکردنی هەر نوسینێک)‬ ‫ک ــە ت ــۆ ل ــەس ــەر کــیــبــۆردەکــەت‬ ‫تــایــپــی دەکــەیــت تــۆمــار بــکــات‪،‬‬ ‫واتە ئەم پرۆگرامە هەموو شتێک‬ ‫تــۆمــاردەکــات کە تایپ دەکرێت‬ ‫بە بەکارهێنانی کیبۆرد لەوانە‪:‬‬ ‫پاسۆرد‪ ،‬ئیمەیڵ‪ ،‬چات‌و دۆکۆمێنتە‬ ‫ن ــوس ــراوەک ــان‪ .‬پــاشــان هــەمــوو‬ ‫زانیارییەکان کۆدەکاتەوە لەفایلێکی‬


‫‪27‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫نهێنیدا لەسەر هارد درایڤ‪ ،‬دواتر‬ ‫بەئاسانی توانات دەبێت بیانبینیت‪.‬‬ ‫بــۆنــمــونــە کــاتــێــک دەمــانــەوێــت‬ ‫بچینە ناو فەیسبوکەکەمان لێرەدا‬ ‫ئیمەیلەکە‌و پاسۆردەکەمان لەالیەن‬ ‫ئەم پرۆگرامەوە تۆمار دەکرێت‌و‬ ‫دواتر بەئاسانی دەبینرێت‌و کەسی‬ ‫هاکەر بۆ مەبەستی خۆی بەکاری‬ ‫دەهێنێت‪.‬‬ ‫ئەوەی مەترسی ئەم پرۆگرامە‬ ‫لە شێوازی سۆفت‌وێر زیاتر دەکات‬ ‫ئەوەیە ناتوانین بوونی کی لۆگەر‬ ‫بناسینەوە لەسەر کۆمپوتەرەکان‬ ‫چونکە ئەم پرۆگرامە لەباکگراوند‬ ‫ک ــاردەک ــات‌و تــەنــانــەت لەتاسک‬ ‫مــەنــیــجــەرو کــۆنــتــڕۆڵ پەنێڵیش‬ ‫دەرناکەوێت‪.‬‬ ‫چۆن کی لۆگەر زیانتان پێ‬ ‫دەگەیەنێت‪:‬‬ ‫ئەم پرۆگرامە بەچەند ڕێگەیەکی‬ ‫جــیــاواز زیانتان پــێ دەگەیەنێت‬ ‫لەوانە رەنگە لەالیەن کەسێکەوە کە‬ ‫دەیەوێت زیان بەتۆ بگەیەنێت یان‬ ‫لەالیەن هاوڕێیەکتەوە بۆ دەست‬ ‫گەشتن بەزانیاریە کەسیەکانت بۆ‬ ‫نمونە یوسەرنەیم و پاسۆردەکەت‪،‬‬ ‫دیتەیلی بانک ئەکاونتەکەت‪ ،‬یان‬ ‫هــەر چاالکیەکیتر کە تۆ لەسەر‬ ‫کۆمپیوتەرەکەت ئەنجامی دەدەیت‬ ‫وەکو چاتکردن‪ ،‬ئیمەڵ ناردن یان‬ ‫نوسینی هەر تێکستێک لە فایلەکانی‬ ‫مایکرۆسۆفت ئۆفیسدا وەک ورد‪،‬‬ ‫ئێکسڵ‪ ،‬ئەکسێس هتد‪.‬‬ ‫بۆ نمونە‪ :‬تۆ دەتەوێت بچیتە‬ ‫نــاو ئەکاونتی فەیسبوکەکەتەوە‬ ‫لەکۆمپیوتەرێکەوە کە پرۆگرامی‬ ‫کی‌لۆگەری لەسەر دابەزێندراوە‪،‬‬ ‫پاشان یوسەر نەیم و پاسۆردەکەت‬ ‫لــــە الیــــــەن کــــی لـــــۆگـــــەرەوە‬ ‫تۆماردەکرێت‪.‬‬ ‫جۆرەکانی کی لۆگەر‬ ‫دوو جۆر کی‌لۆگەر هەیە کە‬ ‫بریتین لەسۆفت‌وێڕ کی‌لۆگەرو‬ ‫ه ــاردوێ ــری ک ـی‌لــۆگــەر‪ ،‬جــۆری‬ ‫یەکەمیان لەسەر کۆمپوتەرەکان‬ ‫دادەبەزێنرێت لە کاتێکدا ئەویتریان‬ ‫لەشێوازی (ستیک‌میمۆری )دایەو‬

‫دەبەسترێتەوە بەکەیسەکەوە‪ ،‬ئەم‬ ‫وێنانەی خـــوارەوە کی لۆگەری‬ ‫هاردوێرن‪:‬‬ ‫چۆن خۆمان بپارێزین لە کی‬ ‫لۆگەرەکان؟‬ ‫بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دڵنیاو‬ ‫ســەالمــەت کــارەکــانــمــان لەسەر‬ ‫کۆمپیوتەری شوێنە گشتیەکان یان‬ ‫هاوڕێکانمان بەکاربێنین پێویستە ئەم‬ ‫خااڵنەی خــوارەوە لە مێشکماندا‬ ‫بپارێزین‪:‬‬ ‫* هەرگیز ئۆنالن بانکینگ‬ ‫لەشوێنە گشتیەکان (کافتریا‪،‬‬ ‫قاوەخانە) بەکارمەهێنن‪ .‬ئەگەر‬ ‫زۆر پێوست بوو بەکاری بهێنیت‬ ‫ئ ــەوا ئــەم ڕێــگــایــە تاقیبکرەوە‪.‬‬ ‫فایلێکی (‪ )Notepad‬بکەرەوەو‬ ‫پاشان هەر شتێکت پێوستە تایپی‬ ‫بکە‪ ،‬دواتر هەر ووشەیەک کۆپی‬ ‫پــاشــان پەیست بکە بــۆ شوێنی‬ ‫پێویستی خۆی‪.‬‬ ‫* ئەتوانین هــەمــان ڕێگای‬ ‫پێشوو بەکاربێنین بۆ چونە ناو‬ ‫ئەکاونتی یاهو‪ ،‬ج مەیل‪ ،‬فەیسبوک‪،‬‬ ‫یــان هــەر وێــب ساتێکی تــر کە‬ ‫خاوەنی ئەکاونتین تێیدا‪.‬‬ ‫* کاتێک دەچیتە شوێنێکی‬ ‫گشتی‌و سود لەکۆمپیوتەرێک لەو‬ ‫شوێنە وەردەگریت‪ ،‬هەوڵبدە پێش‬ ‫بەکارهێنانی کەیسی کۆمپوتەرەکەو‬ ‫کیبۆردەکەی بپشکنی بۆ دڵنیابوون‬ ‫لەوەی هیچ ئامێرێکی کی‌لۆگەری‬ ‫پێوە نەبەستراوە‪.‬‬ ‫بەپێچەوانەوە دەتوانرێت ئەم‬

‫پــرۆگــرامــە بەکاربهێنرێت وەکــو‬ ‫چاودێرێکی شـــاراوەو نــادیــار بۆ‬ ‫کۆمەڵێک مەبەستی باش لەوانە‪،‬‬ ‫هەموو بەکارهێنەرێکی کۆمپیوتەر‬ ‫دەتوانێت ئــەم پرۆگرامە لەسەر‬ ‫کۆمپیتەرە کەسییەکەی خۆی‬ ‫دەمەزرێنێت تاوەکو ئاگادار بێت‬ ‫لــە هــەمــوو ئــەو چاالکیانەی کە‬ ‫کەسێکیتر لەسەر کۆمپیوتەرەکەی‬ ‫ئەنجامی دەدات‪ ،‬یاخود بۆ چی‬ ‫مەبەستێک ئینتەرنێت بەکاردێنێت‪.‬‬ ‫بۆیە پێوستە لە کاتی بەکارهێنانیدا‬ ‫بە بایەخەوە لە گرنگی ئەم پرۆگرامە‬ ‫بــڕوانــیـن‌و بــەوریــایــی و لــەرووی‬ ‫رەوشت جوانیەوە بەکاری بهێنین‪،‬‬ ‫نــەک بــە شێوەیەکی نایاسایی‪.‬‬ ‫دەتوانرێت لەم بوارانەی خوارەوە‬ ‫دا بــە شێوەیەکی بــاش ســود لە‬ ‫کی‌لۆگەر وەرگــریــن بــۆ نمونە‪:‬‬ ‫بۆ دایــک و بــاوکــەکــان‪ ،‬خاوەنی‬ ‫کارەکان‪ ،‬یاخود هەرکەسێکیتر کە‬ ‫بەرپرسیارە لەوەی چۆن کەسەکانی‬ ‫تر کۆمپیوتەرەکان بەکاردێنن‪.‬‬ ‫ئاگادار بە ئەم پرۆگرامە نادریارە‬ ‫بۆ هەموو کەسێک تەنها تۆ نەبیت!‬ ‫ئایا منداڵتان هــەیــە؟ لەگەڵ‬ ‫کی لۆگەر‪ ،‬دەتوانیت لە پەیوەندیە‬ ‫ترسناکەکان بیان پارێزیت‪ .‬تۆ‬ ‫دەتوانیت چات و ئیمەیڵەکانیان‬ ‫بخوێنیتەوە‪ .‬هەروەها ‪ ،‬دەتوانیت‬ ‫چاودێری ئەو وێبسایتانە بکەیت‬ ‫کە ســەردانــی کـــردوون‪ .‬دوودڵ‬ ‫مەبە لەمە‪ ،‬تۆ مافی ئــەوەت هەیە‬ ‫ئەم کارە بکەیت چونکە تۆ دایک‬

‫و باوکی ئەوانی‪.‬‬ ‫ئایا تۆ بەڕێوەبەرێکیت؟ ئایا‬ ‫هەموو کارمەندەکانت سەرچاوەکانی‬ ‫کۆمپیتەرەکانیان و ئینتەرنێت تەنها‬ ‫بــۆ کــارەکــەت بــەکــاردێــنــن؟ ئایا‬ ‫بەهەمان شێوە کاردەکەن کاتێک‬ ‫تۆ دووردەکەویتەوە وەک ئەوەی‬ ‫تۆ لەسەر شانەکانیان چاودێریان‬ ‫ئەکەیت؟‬ ‫ئایا گوماندەکەیت بەرهەمی‬ ‫کارمەندەکانت بەرەو کەمبوونەوە‬ ‫دەڕوات؟ لێرەدا کی لۆگەر باشترین‬ ‫کارت بۆ دەکات‌و لەو دوو دڵییە‬ ‫رزگ ــارت دەک ــات‪ .‬تەنها لەسەر‬ ‫کۆمپوتەرەکانیان دایبمەزرێنە تۆ‬ ‫دەتــوانــی راپــۆرتــە سیخورییەکان‬ ‫ببینیت‪.‬‬ ‫چ ــەن ــدی ــن جــــار زانـــیـــاری‬ ‫تایپکراوی گرنگت لەدەست چووە‬ ‫کاتێک لەسەر بەرنامەیەکی تێکست‬ ‫ئێدیتەر سەرقاڵی نوسین بوویت‪،‬‬ ‫کاتێک کۆمپیوتەرەکەت لەناکاو‬ ‫وەستاوە بێ هیچ هۆکارێك؟ لەگەڵ‬ ‫بەکارهێنانی کی لۆگەر‪ ،‬تواناتان‬ ‫دەبێت تێکستە لە دەستچووەکان‬ ‫بەدەستبێنیتەوە کە تایپتکردووە‬ ‫لەماوەی ڕۆژەکەدا‪.‬‬ ‫دەتوانی بۆ تاقیکردنەوەی ئەم‬ ‫پرۆگرامە یەکێک لە ڤێرژنەکانی‬ ‫کــی لــۆگــەر داون ــل ــۆد بــکــەن بۆ‬ ‫شارەزابوون لە رووکارو چۆنیەتی‬ ‫کارکردنی پرۆگارە مەکە‪ ،‬دەتوانن‬ ‫بەبێ بەرامبەر پرۆگرامی (‪Free‬‬ ‫‪ )Keylogger‬داونلۆد بکەن‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫‪2013‬‬ ‫‪veyron‬‬

‫‪28‬‬

‫‪bugatti‬‬

‫ئۆتۆمبیلێکی ئەفسانەیی‬ ‫دوو میلیۆن یۆرۆیی‬


‫‪29‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫پــێــشــەنــگــای نــێــودەوڵــەتــی‬ ‫ئۆتۆمبیلی دوبەی ساڵی (‪)٢٠١٣‬‬ ‫ئۆتۆمبلێکی جوانی شینی تێدا‬ ‫پیشاندرا کە لەجۆری بوگاتی‬ ‫بوو‪ .‬ئەم مودێلەی بوگاتی کە‬ ‫وەک مودێلەکانیتر ئەفسانەییە‪،‬‬ ‫لــەســەر بنچینەی (‪)١٦.٤‬ی‬ ‫گرەند سپۆرتی ڤیتیس ڤێرۆن‬ ‫(‪Grand sport Vitesse‬‬ ‫‪ )veyron‬دروستکراوەو ناوی‬ ‫(‪ )Meo Costantini‬لێنراوە‪.‬‬ ‫مــیــو کوستانتینی یەکێک‬ ‫لــەهــاوڕێــیــانــی زۆر نــزیــکــی‬ ‫دامەزرێنەری کۆمپانییەکە‪ ،‬ئوتورە‬ ‫بوگاتی‌و هەروەها سەرۆکی تیمی‬ ‫پــێــشــبــڕکــێ‬

‫کـــــاری بــوگــاتــی بـــــوو‪ .‬ئــەو‬ ‫بەتوانابوو‪،‬‬ ‫شۆفێڕێکی زۆر‬ ‫ناونیشانی پاڵەوانەتی جۆراجۆری‬ ‫هەبوو‪ ،‬هەروەها سەرۆکی تیمی‬ ‫پێشبڕکێی ئۆتۆمبیلی بوگاتی‬ ‫بـــوو‪ .‬بــوگــاتــی جـــۆری (‪)٣٥‬‬ ‫کە یەکێک لەسەر کەوتووترین‬ ‫ئۆتۆمبیلەکانی پێشبڕکێی هەموو‬ ‫سەردەمەکانە‪ ،‬بەشۆفێڕی میو‬ ‫دووجــار ناونیشانی پاڵەوانەتی‬ ‫تارگا فلوریۆی بردەوە‪.‬‬ ‫مەکینەی (‪ )١٦.٤‬گراند‬ ‫ســپــۆرت ڤیتس( ‪) ٨‬لــیــتــرەوە‪،‬‬ ‫(‪ )١٦‬پستۆنەو شێوەکەی (‪)W‬‬ ‫وە‌و زەبــەری (‪ )١٥٠٠‬نیوتن‬ ‫مەترو توانای (‪ )١٢٠٠‬ئەسپی‬ ‫هەڵمیین‪ ،‬لــەخــوالنــەوەی‬ ‫مــەکــیــنــە (‪)٣٠٠٠‬‬ ‫تـــــاوەکـــــو‬

‫(‪ )٥٠٠٠‬خـــول‪ ،‬لــەخــولــەکــدا‬ ‫بــەرهــەمــدەهــێــنــێ ـت‌و لــەمــاوەی‬ ‫(‪ )٢.٦‬چرکەدا خێراییەکەی لە‬ ‫سفرەوە دەگــات بــە(‪)٤٠٨.٨٤‬‬ ‫کــیــلــۆمــەتــر لـــەســـەر کــاژێــر‬ ‫((‪ )١١٣.٥٧‬مــەتــر لــەســەر‬ ‫چـــرکـــە)‪ ،‬ئــەمــە واتــــای ئ ــەوە‬ ‫دەگەێنێت خێراترین رودستێری‬ ‫دروستبووە تاوەکو ئێستا‪.‬‬ ‫بەدەنەی ڤیتس بە پلەی یەکەم‬ ‫لەفایبری کاربۆن دروستکراوە‪،‬‬ ‫بەاڵم قوڕگرەکانی‌و دەرگاکان‌و‬ ‫بــەشــی نــــاوەوەی دەرگ ــاک ــان‌و‬ ‫گـــۆشـــەکـــانـــی س ــپ ــێ ــرەک ــەی‬ ‫لەئاڵۆمنیۆمە‪ .‬بەشەکانی فایبری‬ ‫ک ــارۆن ــی رەنــگــەکــەی شینەو‬ ‫بەشە ئاڵۆمنیومەکانیشی بەرق‬ ‫دەداتەوە‪.‬‬ ‫زۆربــــــــەی پ ــارچ ــەک ــان ــی‬ ‫بــەشــێــوەیــەکــی هــونــەرمــەنــدانــە‬

‫دوو رەنــگــە‪ ،‬نــاو کابینەکەی‬ ‫بەشێوەیەکی یەکپارچە بەچەرمی‬ ‫پلە یەک داپۆشراوە‪ ،‬بنمیچەکان‪،‬‬ ‫راخ ــەڕەک ــان‪ ،‬بــەشــی نـــاوەوەی‬ ‫کورسییەکان‌و هەندێک بەشیتر‬ ‫رەنگەکەی کنیاکییە‪ ،‬بەشەکانیتری‬ ‫وەک کوشنەکان‪ ،‬پانەلەکانی‬ ‫دەگــاکــان‌و داشــبــۆرد‌و سوکان‬ ‫رەنگەکەی شینە‪.‬‬ ‫هەرچەند میو تایبەتمەندی‬ ‫ه ــاوب ــەش ــی لـــەگـــەڵ مــودێــلــە‬ ‫ئەفسانەییەکانیتری بوگاتی زۆرە‪،‬‬ ‫بــەاڵم نــاوی میو کۆنستانتینی‌و‬ ‫وێنەی گشتی پیستی تارگا فلۆریو‬ ‫لەهەموو شوێنێکی ئۆتۆمبیلەکەدا‬ ‫دەبینرێت‪.‬‬ ‫نرخی بنچینەیی بوگاتی بەبێ‬ ‫باج‌و تێچووی گواستنەوە(‪)٢.٠٩‬‬ ‫میلیۆن یۆرۆیە‌و تەنها سێ دانەی‬ ‫لێدروستکراوە‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫‪30‬‬

‫ژیان‌و مەرگی ئەستـــــ‬ ‫زانستی نوێ‪ :‬ئامادەکردن‌و وەرگێڕانی‪ :‬موحسین بورهان‬

‫بەهەمانشێوەی شارە پر لەرووناکییەکانی ناو دڵی بیابان گەلەستێرەکان لەقواڵیی‬ ‫فەزادا خۆیان نمایش دەکەن‪ ،‬گەلەستێرەکان لە ملیارەها گۆی درەوشاوە کە بە‬ ‫ئەستێرە ناودەبرێن پێکدێن‪ .‬لەهەر گەلەستێرەیەکدا ملیارەها ئەستێرە بوونیان هەیە‪،‬‬ ‫تەنها لەگەلەستێرەی کاکێشاندا (‪ )٤.٥‬ملیار ئەستیرە هەیەو ئەمە تەنها تایبەتە‬ ‫بەگەلەستێرەکەی خۆمان‪.‬‬


‫‪31‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫ــــێرەکان‬

‫ئەم ئەستێرانە چۆن دروست‬ ‫ئ ــەب ــن؟ چـــۆن دەمـــرن؟هـــۆی‬ ‫چییە تــەواوی مرۆڤەکانی سەر‬ ‫رووی زەویــی قــەرزاربــاری ئەم‬ ‫ئەستێرانەن؟‬ ‫وەاڵمـــی ئــەم پــرســیــارە لەم‬ ‫ڕاپۆرتەدا بەدرێژی باسدەکەین‪.‬‬ ‫ژیـــــانـــــی ئـــەســـتـــێـــرەکـــان‬ ‫بەشێوەیەکی سەرەکی دەكرێت‬ ‫بەشەش قۆناغەوە‪:‬‬ ‫‪ .١‬لەدایکبوون (چڕبونەوەی‬ ‫نیبوال)‪.‬‬ ‫‪ .٢‬پێش ئەسێرە (تەمەنی‬ ‫مناڵی)‪.‬‬ ‫‪ .٣‬قۆناغی سەرەکی‪.‬‬ ‫‪ .٤‬ت ــەم ــەن ــی پ ــی ــری کە‬ ‫زەبــەالحــی ســوورو یــان سۆپەر‬ ‫زەبــەالحــی ســـوور دەگــریــتــەوە‬ ‫(بارستایی ئەستێرەکە دیاریدەکات‬ ‫کە کامیانە)‪.‬‬ ‫‪ .٥‬قۆناغی گۆڕانکاریی‪.‬‬ ‫‪ .٦‬قۆناغی کۆتایی کە گرگنی‬ ‫سپی (ئەستێرە نیوترۆنیەکان‌و‬ ‫کونەڕەشەکان دەگڕێتەوە‪.‬‬ ‫لەدایکبوون‬ ‫ئەستێرەکان لەناو جەرگەی‬ ‫هەورە گازیەکاندا کە ناوئەبرێن‬ ‫بــەهــەورە مۆلیکوالریەکان یان‬ ‫نیبوالکان‪ ،‬یان تەمی گەردوونی‬ ‫گــەردوونــی دروســتــدەبــن‪ ،‬ئەو‬ ‫ناوچێ‌نەی کە چڕیەکی بەرزیان‬ ‫هەیە‪ ،‬دەکــەونــە نیوان بۆشایی‬ ‫ئەسێرەکانەوە (هەرچەندە چڕیان‬ ‫ل ــەژووری ــک ــی بــۆشــی زەمــیــنــی‬ ‫کەمترە)‪ .‬پێکهاتەکەیان زیاتر‬ ‫لەگازی هایدرۆجینەو نزیکەی‬ ‫(‪ )%٢٥-٢٣‬گ ــازی هیلیۆمەو‬ ‫برێکی زۆر کەمیشیان لەتوخمە‬ ‫قــورســتــرەکــانــیــتــریــان تــێــدایــە‪،‬‬ ‫نمونەیەک لــەم تەمە ئەستیرە‬ ‫سازانە‪ ،‬نیبوالی ئۆریۆنە‪.‬‬ ‫لەناو ئەم تەمە گەردونیانەدا‬ ‫هــەنــدێــک بــەش کــە لــەغــوبــارو‬ ‫گــازی (هــایــدرۆجــیــن) پێکدێن‬ ‫لەماوەی ملیۆنەها ساڵدا لەیەکتر‬ ‫نزیکدەبنەوەو تەمە گەردونییەکان‬ ‫پێکدینن‪ ،‬ئەمەش بەهۆی هێزیکی‬

‫زۆر ئاشناو ســادەوە دەبێت کە‬ ‫‌هێزی کێشکردنە‪ ،‬ئەم هیزە دەبێتە‬ ‫هــۆی لەیەک نزیک کردنەوەی‬ ‫گــەردیــلــەکــەنــی مــــادە‪ ،‬بــەهــۆی‬ ‫هەرتەمێکی لەم شێوەیە دەیان‬ ‫یان هــەزاران ئەستێرە دەکرێت‬ ‫دروست ببن‪.‬‬ ‫(‪ )Protostar‬یان پێش ئەستێرە‬ ‫دەس ــت ــپ ــێ ــک ــردن ــی ژی ــان ــی‬ ‫ئەسترەیەک لەگەڵ دروستبوونی‬ ‫ناپایەداری لەهێزی کیشکردندا‬ ‫دەســتــپــێــدەکــات‪ ،‬بــــەزۆری ئەم‬ ‫نــاپــایــداریــیــە بــەهــۆی شەپۆلە‬ ‫شۆکیەکانەوەیە کە لەتەقینەوەی‬ ‫ســۆپــەر نــۆڤــایــەکــی دراوســێــوە‬ ‫یــان بــەهــۆی بــەرکــەوتــنــی دوو‬ ‫گەلەستیرەوە دروستدەبن‪.‬‬ ‫بۆ دروستبوونی ئەستیرەیەکی‬ ‫وەک خـــــۆری خـــۆمـــان کە‬ ‫تیرەکەی(‪ )١٦٠‬ملیۆن کیلۆمەترە‪،‬‬ ‫هەوڕیکی گــازی کە تیرەکەی‬ ‫سەد ئــەوەنــدەی تیرەی کۆمەڵە‬ ‫خــۆر بێت پێویستە هەبێت‪.‬‬ ‫لــەســەرەتــادا ئــەم هــەورانــە زۆر‬ ‫ساردن و پلەی گەمییان دەگاتە‬ ‫سەدەها پلەی ژیر سفر‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەرەبەرە هێزی کێشکردن چڕیان‬ ‫دەکاتەوەو پلەی گەرمیش زیاد‬ ‫ئەکات‪.‬‬ ‫لــــەمــــاوەی چــەنــد هــــەزار‬ ‫ساڵیکدا هەورە گازیەکە دەگۆڕت‬ ‫بۆ روویەکی تەخت‪ ،‬لەناوەڕاستی‬ ‫ئەم ڕوویــەدا گەردیلەکەنی مادە‬ ‫بــەهــۆی هــێــزی کــیــشــکــردنــەوە‬ ‫بەتەواوی چڕتر دەبنەوەو گۆیەک‬ ‫پێکدیینن کە پلەی گەرمی دەگاتە‬ ‫نزیکەی دوو ملیۆن پلە‪ .‬بەم‬ ‫پێکهاتە دەگوتریت پرۆتۆستار‪،‬‬ ‫یان پێش‌ئەستیرە‬ ‫قۆناغی سەرەکی‬ ‫دە ملیۆن ساڵ دواتر‪ ،‬گەرمای‬ ‫بەتینی ناو ناوکی ئەستیرەکە (‪)١٨‬‬ ‫ملیۆن پلە تێپەڕ دەکــات‌و دواتر‬ ‫دیــاردەیــەکــی سەیر روودەدات‪،‬‬ ‫نــاوکــی ئــەســتــێــرەکــە ئــەوەنــدە‬ ‫گــەرم دەبێت کە کــردای ناوکە‬ ‫یەکبوونی گەرمی روودەدات‪،‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫مــەبــەســت لــەنــاوکــە یەکبوونی‬ ‫گەرمی ئەوەیە کە لەپلەی گەرمی‬ ‫زۆر بــەرزدا گەردیلە بچوکەکان‬ ‫گەردیلە گــەورەکــان پێک دێنن‪،‬‬ ‫واتــە گەردیلەکانی هایدرۆجین‬ ‫لــە پــلــەی گــەرمــی زۆر ب ــەرزدا‬ ‫بەخیرایەکی زۆر گەورە دەجوڵێن‌و‬ ‫ب ــەری ــەک ــدەک ــەون‌و ســەرەنــجــام‬ ‫دەلکێن بەیەکەوە تا لەکۆتاییدا‬ ‫گەردیلەیەکی گەورەتر کە هیلیۆمە‬ ‫دروستدەکەن‪ ،‬ئەو وزەیــەی کە‬ ‫ئەستێرەیەک لەتەواوی ‌ژیانی دا‬ ‫پێیەتی‪ ،‬لەڕاستییدا لەم کــردارەدا‬ ‫دروســــت دەبــێــت‪ ،‬ئەستیرەکە‬ ‫دەبێتە سەرچاوەیەکی هەمیشەیی‬ ‫بــۆ روونـــاکـــی‌و گ ــەرم ــی‪ ،‬لــەم‬ ‫کردارەدا برێک لەوزەی دروستبوو‬ ‫دەردەچێت‪ ،‬شایانی باسە هەموو‬ ‫ئەستێرەیەک نزیکەی (‪)%٩٠‬‬ ‫ژیانی بە سوتانی هایدرۆجین‬ ‫بــەســەردەبــات‪ ،‬بۆیە بــەم قۆناغە‬ ‫دەوترێت قۆناغی سەرەکی‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەستێرەکە لەسەرەتای‬ ‫لەدایکبوونی تــا کــاتــی مردنی‬ ‫دەبێت لەگەڵ هێزی کێشکردندا‬ ‫بجەنگیت‪ ،‬هــێــزی کێشکردن‬ ‫سەرەتا گەردیلەکانی ئەستێرەکە کۆ‬ ‫دەکاتەوەو یارمەتی دروستبوونی‬ ‫ئەستێرەکە دەدات پاشان هەر‬ ‫ئەم هیزی کێشکردنە دەیــەوەت‬ ‫ئەستێرکە لەناوببات‪ .‬لەناوکیی‬ ‫ئەستێرەکاندا وزەی بەهەم هاتووی‬ ‫ناوکە یەکبوونی گەرمی لەدژی‬ ‫هیزی کێشکردن دەوەستێتەوە واتە‬ ‫ئەستیرەکان دەیانەوێت لەبەرامبەر‬ ‫هێزی کێشکردندا خۆیان بپارێزن‪،‬‬ ‫بەاڵم هێزی کێشکردن دەیەوێت‬ ‫ئەستێرەکە لەناو ببات‪ ،‬گەرما‬ ‫گەردیلەکانی ناوکی ئەستێرەکە‬ ‫دەخــاتــە جــوڵــەو بەخێرایەکی‬ ‫گەورە دەجوڵین‌و بەرەو دەرەوە‬ ‫دەگوێزرێنەوە ئەمەش وادەکــات‬ ‫لەدژی هێزی کێشکردن بەرگریەک‬ ‫دروســتــبــکــەن‪ ،‬لــەالیــەکــەوە ئەم‬ ‫هێزانە پەستان بەئاراستەی دەرەوە‬ ‫دروستدەکەن‌و لەالیەکی ترەوە‬ ‫هیزی کێشکردن بــەرەوە ناوەوە‬

‫‪32‬‬

‫لەناو ئەم تەمە گەردونیانەدا هەندێک بەش کە‬ ‫لەغوبارو گــازی (هایدرۆجین) پێکدێن لەماوەی‬ ‫ملیۆنەها ســاڵــدا لەیەکتر نــزیــکــدەبــنــەوەو تەمە‬ ‫گەردونییەکان پێکدینن‪ ،‬ئەمەش بەهۆی هێزیکی زۆر‬ ‫ئاشناو سادەوە دەبێت‬ ‫کە‌هێزی کێشکردنە‬

‫پەستان دروســت دەک ــات‪ ،‬بۆیە‬ ‫هاوسەنگی ئەم دوو هێزە دەبێتە‬ ‫هۆی ئەوەی ئەستێرەکە بەردەوام‬ ‫بێت لەژیان‪.‬‬ ‫ئـــەوەی لــێــرەدا زۆر گرنگە‬ ‫ئەوەیە ئەستێرەکە زۆربەی تەمەنی‬ ‫ژیــانــی بــەســەردەبــات‪ ،‬زانــاکــان‬ ‫ئــەم قۆناغە بەقۆناغی سەرکی‬ ‫ناودەبەن‪ .‬ئێستا خۆری خۆمان‬ ‫ئەم قۆناغە دەگوزەرێنێ هەر ڕۆژە‬ ‫گەرماو رووناکی مان دەداتێ هەر‬ ‫ئەمەشە هۆکاری پاراستنی ژیان‬ ‫لەسەر زەویی‪.‬‬ ‫ئــەو ئەستێرانەی قۆناغی‬ ‫سەرەکی دەگوزەرێنن قەبارەی‬ ‫جــیــاوازیــان هــەیــە‪ ،‬هەندێکیان‬ ‫زۆر بچوکترو ساردترن لەخۆرو‬ ‫هــەنــدێــک یــان زۆر گــەورەتــرو‬ ‫گەرمترن‪.‬‬ ‫بارستایی ئەستێرەکان‬ ‫ل ــەس ــووڕی ژیــــان‌و مــردنــی‬ ‫ئەستیرەیەکدا بارستایی ئەستێرەکە‬ ‫چــارەنــوســی ئەستێرەکە دیــاری‬ ‫دەکات‪ ،‬ئەستێرە بارستە گەورەکان‬ ‫بەبەراورد لەگەڵ ئەستیرە بارستە‬ ‫بچوکەکان تەمنیان کەمترە‪ ،‬ئەمش‬ ‫کەمێک سەیرە چونکە ئەستێرە‬ ‫بارستە گەورەکان سوتەمەنیەکی‬ ‫هایدرۆجینی زیاتریان هەیە وەک‬ ‫لەئەستێرە بارستە یچوکەکان‪ ،‬بەم‬ ‫پێیە دەبێت تەمنیان درێژتر بێت‪،‬‬

‫هــۆکــاری ئەمە دەگەڕیێتەوە بۆ‬ ‫ئەوەی ئەستێرە بارستە گەورەکان‬ ‫سوتەمەنیەکەیان بە خێرایەکی زۆر‬ ‫تەواو دەکەن بەاڵم بچوکەکان بە‬ ‫خیرایەکی کەمتر‪ ،‬ئەستیرەیەکی‬ ‫بارستە گەورە لەوانەیە تەنها چەن‬ ‫دە ملیۆن ساڵیک تەمەن بکات‪،‬‬ ‫ئەمە لەکاتێکدایە ئەستێرەی بارستە‬ ‫بچوک دەکرێت دەیان ملیار یان‬ ‫تەنانەت هەزاران ملیار ساڵ تەمەن‬ ‫بکات‪.‬‬ ‫قۆناغی گۆڕانکاریی‬ ‫بــۆ زۆریـــک لەئەستێرەکان‬ ‫بـــــەخـــــۆری خـــۆمـــانـــیـــشـــەوە‬ ‫قۆناغی ســەرەکــی بــۆ هەمێشە‬ ‫بـــــەردەوام نــابــێــت‪ ،‬ئــەم قۆناغە‬ ‫تا کاتێک بـــەردەوام دەبێت کە‬ ‫ئەستێرەکە سوتەمەنی هەبێت‬ ‫بۆ سوتاندن‪ ،‬کاتێک سوتەمەنیە‬ ‫هایدرۆجینیەکەی تــەواودەبــێــت‬ ‫ک ــرداری ناوکەیەکبونی گەرمی‬ ‫دەوستێت‌و هێزی کێشکردن زیاتر‬ ‫ئەستێرەکە چڕدەکاتەوە‪.‬لەئەنجامی‬ ‫ئــەمــەشــدا چەند گۆڕانکاریەک‬ ‫لەژیانی ئەستێرەکەدا روودەدەن‪.‬‬ ‫ئــەم گــۆڕانــکــاریــانــەش دەکــرێــن‬ ‫بەسێ بــەشــەوە بەپێی بارستایی‬ ‫ئەستێرەکان‪:‬‬ ‫‪.١‬ئـــــەو ئــەســتــێــرانــەی کە‬ ‫بارستایان لە نێوان (‪ 0.4‬تا ‪)1.4‬‬ ‫ئەوەندەی بارستایی خۆرە‪.‬‬

‫ئــەو ئەستێرانەی بارستاییان‬ ‫لەنیوان (‪ )١.٤-٠.٤‬بارستایی‬ ‫خ ــۆردای ــە‪ ،‬دوای تــەواوکــردنــی‬ ‫قۆناغەکانی پێشوو‪ ،‬کاتێک پلەی‬ ‫گەرمی ناوکی ئەستێرەکە دەگاتە‬ ‫(‪ )١٨٠‬ملیۆن پــلــە‪ ،‬کـــرداری‬ ‫سوتانی هیلیۆم دەست پێدەکاتو‬ ‫تــوخــمــەکــانــی وەک کــاربــۆن‌و‬ ‫ئۆکسجین دروســتــدەبــن‪ .‬ئەم‬ ‫قۆناغە زۆر کـــورت‌و لەناکاو‬ ‫رودەدات‌و تەنها (‪ )%١٠‬تەمەنی‬ ‫ئەستیرەکە پێکدێنێت‪.‬‬ ‫زانایان پێشبینی دەکەن‪ ،‬پێنج‬ ‫ملیار ساڵی تر خــۆری خۆمان‬ ‫بــگــاتــە ئـــەم قــۆنــاغــە گرنگەی‬ ‫ژیــانــی‪ ،‬لەقۆناغەدا ســەرچــاوەی‬ ‫هایدرۆجنیبەکەی تەواودەبێت‌و‬ ‫کــرداری ناوکەیەکبوونی گەرمی‬ ‫ڕادەوەستێت‌و لەئەنجامدا هێزی‬ ‫کێشکردن خۆر لەناو دەبات‪.‬‬ ‫لەم قۆناغەدا هەموو شتیک‬ ‫تێکدەچێت‌و ئەستێرەیەکی وەک‬ ‫خۆر بۆ مانەوە لەژیاندا پێویستی‬ ‫بەسەرچاوەیەکی تازەی وزە هەیە‪.‬‬ ‫خــۆر لــەم قۆناغەدا هیلۆمی‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم بۆ سوتاندنی هیلۆم‬ ‫پێویستە پلەی گەمی ناوکەکەی‬ ‫بــە بــــەراورد بەکاتی سوتاندنی‬ ‫هایدرۆجین دە ئەوەندە زیادبکات‬ ‫واتە بگات بــە(‪ )١٠٠‬ملیۆن پلە‪،‬‬ ‫تاوەکو ناوکی ئەستێرەکە بەتەواوی‬


‫‪33‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫گــەرم نەبێت ناتوانێت هیلیۆم‬ ‫بسوتێنێت‌و بیانکاتە گەردیلە‬ ‫قــورســەکــانــی وەک کــاربــۆن‌و‬ ‫ئۆکسجێن‪ ،‬چونکە وزەیــەکــی‬ ‫زیاتر پێویستە بۆ لێکنزیکردنەوەی‬ ‫گەردیلەکەنی هیلیۆم‪.‬‬ ‫هــــــــاوکــــــــات لـــــەگـــــەڵ‬ ‫چرتربوونەوەی هێزی کێشکردن‪،‬‬ ‫سروشت چانسێکی تر دەداتــە‬ ‫ئەستێرەکە بۆ مــانــەوە لەژیان‪.‬‬ ‫هـــەر ئـــەو هــێــزە کێشکردنەی‬ ‫کــە ئەستێرەکە لــەنــاو دەبـــات‪،‬‬ ‫لەئەنجامی زۆر چــڕبــونــەوەی‬ ‫زیادی ناوکی ئەستیرەکە‪ ،‬کاتێک‬ ‫پلەی گەرمی ناوکی ئەستێرەکە‬ ‫دەگـــات بــــە(‪ )١٨٠‬ملیۆن پلە‪،‬‬ ‫کـــــرداری گــۆڕیــنــی هــیــلــۆم بۆ‬ ‫کاربۆن دەستپێدەکات‌و ئەستێرەکە‬ ‫دیسان لەژیاندا بەردەوام دەبێت‪.‬‬ ‫ئەستێرەیەک کە بەبەکارهێنانی‬ ‫سووتەمەنی هایدرۆجینی خۆی‬ ‫(‪) ١٠‬ملیار ســاڵ ژیابێت‪ ،‬بە‬ ‫سوتاندنی هیلۆم تەنها (‪)١٠٠‬‬ ‫ملیۆن ساڵ تەمەن دەکات‪.‬‬ ‫لەئەنجامی ئــەو پلەگەرمی‬ ‫زۆرەی کە لەئەنجامی سوتانی‬ ‫هــیــلــیــۆمــەوە دروســتــدەبــێــت‪،‬‬ ‫چینەکانی دەرەوەی ئەستێرەکە‬ ‫توشی ئاوسان‌و کشان دەبن‪ .‬لەم‬ ‫قۆناغەدا ئەو هێزە کیشکردنەی‬ ‫کە چینەکەنی دەرەوەی راگرتووە‬

‫خۆری خۆمان کاتیک‬ ‫دەگاتە قۆناغی‬ ‫زەبەالحی سور‪،‬‬ ‫ئەوەندە گەورە دەبێت‬ ‫کە (‪ )%٩٩‬مەودای‬ ‫نێوان خۆرو زەویی‬ ‫داگیردەکات‌و هەریەکە‬ ‫لەهەسارەی عەتاردو‬ ‫زوهرە قووتدەدات‪.‬‬ ‫ئەوەندە الوازە بە بەراورد لەگەڵ‬ ‫ئەو پەستانە ناوەوەی کە بەهۆی‬ ‫پــلــەی گــەرمــی بەتینی نــاوکــی‬ ‫ئەستێرەکەوە دروســتــبــووە‪ ،‬کە‬ ‫وادەکـــات ئــەم چێنانە بــەرەبــەرە‬ ‫لەئەستێرەکە جیا ببنەوەو بپپڕژێنە‬ ‫فەزاوە‪ ،‬نزیکەی (‪ ) %٢٠‬بارستایی‬ ‫ئەستێرەکە لەم روداوەدا دە پرژێتە‬ ‫فەزاوە‪ .‬چونکە هێزی کێشکردن‬ ‫ئیتر نــاتــوانــێــت رایــانــبــگــرێــت‪.‬‬ ‫لەهەمانکاتدا ناوکی ئەستێرکە‬ ‫بــەهــۆی دوا تیشکدانەکانییەوە‬

‫هــەورە گازیەکەی دەوروبـــەری‬ ‫ڕوناک دەکاتەوە‪.‬‬ ‫خۆری خۆمان کاتیک دەگاتە‬ ‫قۆناغی زەبەالحی سور‪ ،‬ئەوەندە‬ ‫گەورە دەبێت کە (‪ )%٩٩‬مەودای‬ ‫نێوان خۆرو زەویی داگیردەکات‌و‬ ‫هەریەکە لەهەسارەی عەتاردو‬ ‫زوهرە قووتدەدات‪.‬‬ ‫لـــەدوای ئ ــەوەی ئەستێرەکە‬ ‫چینەکەنی دەرەوی خۆی دەپڕژێنێتە‬ ‫ف ــەزاوە‪ ،‬ناوکی ئەستێرەکە ئیتر‬ ‫ناتوانێت لە‌ژێر دەستی بە‌هێزی‬ ‫کێش کــردن ڕابــکــات‪ .‬چونکە‪،‬‬ ‫لــەم کــاتــەدا هێچ کارلێکێکی‬ ‫ناوکی نییە تا پەستانێکی دەرەکی‬ ‫دروست بکات‌و لەئەنجامدا هیزی‬ ‫کێشکردن چــڕتــر دەبــێــتــەوە بۆ‬ ‫لەناوبردنی کۆتایی ئەسێرەکە‪.‬‬

‫لــەم بــارودۆخــە نــالــەبــاردەدا‬ ‫ئەستێرەکان هۆکاری رزگارکەری‬ ‫خــۆیــان لەنێو ئەلکترۆنەکاندا‬ ‫دەدۆزنــــــەوە‪ ،‬تەنۆلکە بچوکە‬ ‫گ ــەردی ــل ــەی ــەک ــان بــەبــارگــەی‬ ‫نێگەتیڤ‪.‬‬ ‫هیزی کێشکردن لەم دۆخەدا‬ ‫هەوڵدەەدات ئەلیکترۆنەکان لەیەک‬ ‫نزیکبکاتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەلکترۆنەکان‬ ‫ئـــارەزووی نزیکبونیاەوەیان نیە‬ ‫لەگەڵ یەکتری چونکە هاوبارگەن‪،‬‬ ‫بۆیە‌‌هیزی دورکەوتنەوە دروست‬ ‫دەبێت لەنێوانیاندا کە بەرگری‬ ‫دەکـــات لــەیــەک نزیکبونەوەی‬ ‫ئەلیکترۆنەکان‪ .‬لەنجامدا ئەم‬ ‫هــێــزی دورکـــەتـــنـــەوەی نــێــوان‬ ‫ئــەلــکــتــرۆنــەکــان لــــەدژی هێزی‬ ‫کێشکردن دەوەستێتەوە‪ ،‬کاتێک‬ ‫خۆر دەگاتە قەبارەیەکی ئەوندی‬ ‫زەویی هێزی دورکەتنەوەی نێوان‬ ‫ئەلکترۆنەکان دێتەکایەوەو هێزی‬ ‫کێشکردن ناتوانێت لەمە زیاتر‬ ‫خۆر بچووک بکاتەوە‪ ،‬لەم قۆناغە‬ ‫بەدواوە خۆر دەبێتە ئەستێریەکی‬ ‫ساردو سەیر کە پێی دەگوتڕێت‬ ‫گرگنی سپی‪ ،‬بــەاڵم ئەوەندەش‬ ‫گرگن نییە کــە بــاس دەکــڕێــت‪،‬‬ ‫بارستایی گرگنێکی سپی سێ سەد‬ ‫هەزار ئەوەندەی بارستایی زەویە‬ ‫کە لەقەبارەیەکی وەک زەویــدا‬ ‫چڕبوەتەوە‪ ،‬واتە تەنها کەوچکێک‬ ‫لەمادەی سەر ئەم ئەسێێرەیە بە قەد‬ ‫چەندتەنێک کێشی هەیە‪.‬‬ ‫وێنەی گرگنێکی سپی‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫گرگنی بچووک دوا قۆناغی‬ ‫ژیانی ئەستێرەیەکی وەک خۆرە‬ ‫‪،‬بــەاڵم هیشتابە تــەواوی نەمردوە‬ ‫دیسان چەند ملیار ســاڵ تەمەن‬ ‫دەکات و بەبەکارهێنایی پاشماوەی‬ ‫وزەکەی درێژە بە رووناکی دانی‬ ‫کەم کەم دەدادت‪.‬‬ ‫دەتوانین ئەم گرگنانە ناوبێنن‬ ‫ئەستێرە خانەنشێن کــراوەکــان‬ ‫چونکە هەموو ئەو رووناکیەی کە‬ ‫تیشک دەدەن بەهۆی ئەووزەوەیە‬ ‫کــە لەکاتی ژیــانــیــادا بــە گۆڕینی‬ ‫گەردیلە سوکەکان بۆ گەردیلە‬ ‫قورسەکان کۆیان کردوەتەوە‪.‬‬ ‫کـــــەواتـــــە گـــرگـــنـــی ســپــی‬ ‫ئەستێرەیەکی خانەنشێن کراوە کە‬ ‫وزەی کاتی گەنجی بەکاردێنی‪،‬‬ ‫خۆرێش چارەنوسی هەروا دەبێت‪.‬‬ ‫گــرگــنــی ســپــی لــەکــۆتــایــیــدا‬ ‫رووناکیەکەی کەم کەم لەدەست‬ ‫دەدات‌و گرگنی رەش پێک دێنیت‬ ‫تا لەکۆتاییدا وردەوردە ئەمیش‬ ‫بەتەواوی خامۆش دەبێت‪.‬‬ ‫ب ــەاڵم هــەنــدێ جــار گرگنی‬ ‫سپی قۆناغیکی ترێش دەبرێت‬ ‫بەیارمەتی هاوڕێکانی ئەمجار‬ ‫بەتەواوی لەناو دەچێت‪ ،‬هەرچەندە‬ ‫خۆر ئەستێرەیەکی تەنهایە‪ ،‬بەڵێ‌م‬ ‫زیــاتــر لــە نــیــوەی ئەستێرەکەنی‬ ‫ئاسمان یەک یان زیاتر هاوڕێیان‬ ‫هەیە‪ ،‬زۆربەی ئەستێرەکان ئەندامی‬ ‫کۆمەڵەیەکی دوو دانەیین یان چەند‬ ‫دانەیینین‪ ،‬ئەو ئەستیرە دوانانەی‬ ‫کە لەیەکەوە نزیکن چارەنوسێکی‬ ‫زۆر جیاوازیان لەئەستێرە تەنهاکانی‬ ‫وەک خۆری خۆمان هەیە‪.‬‬

‫ئـــەگـــەر گــرگــنــێــکــی سپی‬ ‫ئەندامی کۆمەڵەیەکی دووانەیی‬ ‫بێت‪ ،‬سەرەنجام پردیکی ژیان‬ ‫لەنیوان خۆی‌و ئەستێرەهاوڕێکەی‬ ‫دروس ــت ــدەک ــات‪ ،‬گــرگــنــی سپی‬ ‫بچووک بەهۆی ئەو چڕییە زۆرەی‬ ‫کە هەیەتی‪ ،‬هیزیکی کێشکردنی‬ ‫بەهێزی هەیە‪ ،‬کە بڕیکی زۆری‬ ‫هایدرۆجینی ئەستیرەی بەرانبەری‬ ‫بــۆی الی خــۆی رادەکێشێت‪،‬‬ ‫لەئەنجامدا بارستایەکەی زیاد‬ ‫دەکــــات‌و دەگــاتــە ســـەدا چلی‬ ‫بارستیایی ئەمڕۆی خۆر‪.‬‬ ‫لــەئــەنــجــامــدا گرگنی سپی‬ ‫دۆخــێــکــی نــاپــایــەدار دەگــڕێــتــە‬ ‫خــۆی‪ ،‬تا تەقینەوە یەکی زۆر‬ ‫گـــەورە لەناوییدا روودەدات‪،‬‬ ‫لەم تەقینەوەدا هەموو شتیتێکی‬ ‫لئەستێرەکە لــەنــاو دەچــێ ـت‌و‬ ‫سەرتاپای پێکهاتەی ئەستیرەکە‬ ‫دەپڕژیتە فــەزاوە‪ ،‬ئەم تەقینەوە‬ ‫گەورەیە ناودەبرێت بە سۆپەر‬ ‫نۆڤای جۆری یەک‪.‬‬

‫شایانی باسە هەرچەندە کە‬ ‫سۆپەرنۆڤا زۆر زۆر درەوشاوە‬ ‫و روون ــاک ــە‪ ،‬بـــەاڵم تــەنــهــا لە‬ ‫سەدا یەکی وزەکەی دەگۆڕیت‬ ‫بۆ رووناککی بینراو واتە یەک‬ ‫لەسەر دە هەزاری دەبیرینت‪.‬‬ ‫‪ .٢‬ئەستێرە قورسەکان کە‬ ‫بارستییان (‪ )1.4‬ئەوەندەی خۆر‬ ‫زیاترە‪.‬‬

‫‪34‬‬

‫ل ــەق ــۆن ــاغ ــی ســوتــانــدنــی‬ ‫هــیــلــیــۆمــدا‪ ،‬ئــەســتــێــرە بارستە‬ ‫قــورســەکــان‌‪ ،‬ســوپــەرزەبــەالحــە‬ ‫سوورەکان پێکدێنن‪ .‬لەدوایی‬ ‫پــرۆســەی سوتانی هیلیۆم ئەم‬ ‫جۆرە ئەستێرانە دەتوانن توخمە‬ ‫قورسترەکانی وەک کــاربــون‌و‬ ‫ئۆکسجین بسوتێنن‪.‬‬ ‫ئەستیرە بارستە گەورەکان‬


‫‪35‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫لەکۆتایی ژیانیاندا پێکهاتوویەکی‬ ‫شــیــوە پــیــازیــان ه ــەی ــە‪،‬چ ینی‬ ‫دەرەوی لــەهــایــدرۆجــیــن پێک‬ ‫هــاتــووەو چینەکانی نــاوەوەش‬ ‫یەک لەدوای یەک لــەدەرەوە بۆ‬ ‫ناوەوە لە توخمە قورسەترەکان‬ ‫پــێــک هــــاتــــوون‪ ،‬ئــەســتــێــرکــە‬ ‫سەرەتا بەگۆڕینی هایدرۆجین‬ ‫بــۆ هیلیۆم‌و کــاربــۆن‪ ،‬پاشان‬ ‫بــۆ ئۆکسجین‌و ئۆکسجین بۆ‬ ‫مەنێزیۆم‌و بۆسلیکۆن‌و گۆگرد‬ ‫درێژە بەژیانی خۆی دەدات تا‬ ‫کاتێک دەگات بە توخمی ئاسن‪.‬‬ ‫ئەستیرە گــەورەکــە ناوکێکی‬ ‫ئاسنین پێک دێنێت‪ ،‬بەاڵم گۆرینی‬ ‫ئاسن بۆ تۆخمە قورسەکانی تر‬ ‫یارمەتی ئەسێرەکە نادات چونکە‬ ‫لە کرداری گۆڕینی ئاسن بۆ ئەم‬ ‫توخمانەدا وزە تیشک نادرێت‬ ‫بەڵکو وزە هەڵدمژێت‪ ،‬لەبەر‬ ‫ئ ــەوەی گەردیلەکانی توخمی‬ ‫ئاسن بە بــەراورد لە گەڵ هی‬ ‫توخمەکەنیتر زۆر جێگر ترن‪.‬‬ ‫بۆیە لەکاتی گۆڕینی ئاسن‬ ‫بــۆ توخمە قــورســەکــان ناوکی‬ ‫ئەستێرەکە هــاوســەنــگــی خۆی‬ ‫لەدەست دەدات‪ ،‬کاتێک بارستایی‬ ‫دەگاتە زیاتر لە (‪ )١.٤‬ئەوەندی‬ ‫بارستایی خــۆر ئیتر ناتوانیت‬ ‫بــــــەردەوام بــێــت‪ .‬ئەستێرەکە‬ ‫هاوسەنگی خۆی لەدەست دەدات‌و‬ ‫کاتێک قەبارەکەی دەگاتە (‪)١.٥‬‬ ‫ئەوەندی خۆر لەناکاو دەتەقیتەوە‪،‬‬ ‫ئەم تەقینەوەیە لەڕادەبەدەر گەورەیە‪،‬‬ ‫لەماوەی نیوچرکەدا ناوکێکی بەقەد‬ ‫زەوی دەبێتە گۆیەک کە تیرەکەی‬ ‫نزیکەی (‪ )١٦‬کیلۆمەترە‪ ،‬دواتر‬ ‫گۆیە پەستێنراوەکە دەتەقێتەوە‪،‬‬ ‫لەیەکێک لە تەقینەوە گەردونییە‬ ‫گـــەورەکـــانـــدا کــە نــاودەبــرێــت‬ ‫بەسۆپەرنۆڤای جۆری (‪ )٢‬مادەی‬ ‫پیکهاتووی ئەستێرەکە دەپرژێنە‬ ‫فـــەزای دەوروبــــەی ئەستێرەکە‪،‬‬ ‫ئــەم توخمە قورسانە دەپرژینە‬ ‫فەزاوەو ئەندامەکانی ئەستیرەکان‌و‬ ‫هەسارەکان‌وچەندیین شتیتر پێک‬ ‫دەهێنن‪.‬‬

‫ک ــات ــێ ــک ســـۆپـــەرنـــۆڤـــای‬ ‫ج ــۆری(‪ )٢‬روودەدات توخمە‬ ‫قورسە پێکهێنەرەکانی ئەستێرەکە‬ ‫دەپــرژێــنــەفــەزاوە‪ ،‬بــەاڵم ناوکی‬ ‫ئەستێرەکە بــەدەســلــێــنــەدراوی‬ ‫دەمێنێتەوە‪ ،‬لەناوبردنی ئەم ناوکە‬ ‫لەئەستۆی هێزی کێشکردندایە‪.‬‬ ‫بەاڵم بۆ لەناوبردنی ناوکێکی‬ ‫بچوکتر لــەنــاوکــی گرگنێکی‬ ‫ب ــچ ــوک ه ــی ــزی کــێــشــکــردن‬ ‫دەبێت سەرەتا زاڵبێت بەسەر‬ ‫هێزێکی سەیر کە ناودەبڕیت‬ ‫بەهێزی دورکەوتنەوەی نێوان‬ ‫ئەلیکترۆنەکان‪ .‬لەم کاتەدا هێزی‬ ‫کێشکردن سەرەتا هەڵدەستێت‬ ‫ئەلیلکترۆنەکان‬ ‫بەیەکگرنی‬ ‫لەگەڵ پرۆتۆنەکان‌و سەرەنجام‬ ‫پێکهێنانی نــیــوتــرۆن‪ ،‬بەمەش‬ ‫رێــگــەیــەک بــۆ زاڵــبــون بەسەر‬ ‫هێزی دورکــەوتــنــەوەی نیوان‬ ‫ئەلیکترۆنەکان دەدۆزیــتــەوەو‬ ‫هــەمــوو نــاوکــی ئــەســتــێــرەکــە‬ ‫دەگۆڕیت بۆ نیوترۆن‪ .‬ئەمجارە‬ ‫هێزی کێشکردن نیترۆنەکان‬ ‫لــەیــەکــتــری نــزیــکــدەکــاتــەوە‬ ‫تارادەیەک ئیتر پاڵ بەیەکترییەوە‬ ‫دەنــێ ـن‌و هــێــزی کێشکردنێش‬ ‫ناتوانێت لەمە زیاتر بــڕوات‌و‬

‫لــەئــەنــجــامــدا ئــەســتــێــرەیــەکــی‬ ‫بچوکترو چڕتر دروستدەبێت‬ ‫کــە پــێــیــدەوتــرێــت ئەستێرەی‬ ‫نیوترۆنی‪.‬‬ ‫ئــــەم جـــــۆرە ئــەســتــێــرانــە‬ ‫بــــەبــــەراورد لــەگــەڵ ئەستیرە‬ ‫ئاساییەکاندا زۆر بچوکن‪ ،‬تیرەی‬ ‫ئەستێرە نیوترۆنیەکان نزیکەی‬ ‫(‪ )١٦-١٥‬کــیــلــۆمــەتــر بێت‪.‬‬ ‫چڕبونەوەی ئەم هەموو بارستیایە‬ ‫لــەم قــەبــارە بــچــوکــەدا‪ ،‬دەبێتە‬ ‫هۆیی دروستبونی ئەسێرەیەکی‬ ‫لەڕابردەبەدەرچڕ‪ .‬بەشێوەیەک‬ ‫کە کەوچکێک لەمادەی سەر ئەم‬ ‫ئەستیرەیە ملیاردێک تەن کێشی‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫ئەستێرەی نیوترۆنی‬ ‫ئــەســتــیــرە نــیــوتــرۆنــیــەکــان‬ ‫ی ــەک ــێ ــک ــن لـــەســـەیـــرتـــریـــن‌و‬ ‫سەرسوڕهێنترین دیــاردەکــانــی‬ ‫گەردوون‪ ،‬ئەگەر مرۆڤێکی (‪)٧٠‬‬ ‫کیلۆیی لــەســەر ئەستێرەیەکی‬ ‫نیوترۆنی راوەستیت نزیکەی‬ ‫دەملیار تەن کیشی هەیە‪ ،‬جگە‬ ‫لە چریە زۆرەکــەیــان ئەستێرە‬ ‫نیوترۆنیەکان سیفەتێکی سەیرتر‬ ‫یان هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەم‬ ‫ئەستێرانە هەندێ جار چەن سەد‬

‫جــار لەچرکەیەکدا بە دەوری‬ ‫خۆیاندا دەخولێنەوە‪.‬‬ ‫‪ .٣‬ئــەوئــەســتــێــرانــەی کە‬ ‫بارستایان دەگاتە زیاتر لە (‪)٤٠‬‬ ‫ئەوەندەی بارستای خۆر‪.‬‬ ‫هەندێکی تر لەئەستێرەکان‬ ‫چرییەکی زۆر بەرزیان هەیەو‬ ‫خــاوەن بارستایەکی گــەورەن‪،‬‬ ‫دەگ ــات ــە نــزیــکــەی (‪)٤٠-٢٤‬‬ ‫ئــەوەنــدەی خــۆر‪ .‬لــەم کاتەدا‬ ‫تــەنــانــەت قــۆنــاغــی ئەستیرەی‬ ‫نیوترۆنیش پــایــدار نامێنێتەوە‌‪،‬‬ ‫هــێــزی کــێــش کـــردن ئــەوەنــدە‬ ‫بەهێزە کە دەتوانێت ئەستێرەی‬ ‫نیوترینیش بچوکبکاتەوە تاکو‬ ‫دەیگۆڕیت بۆ پێکاتویەک کە‬ ‫چڕی رەهای هەیە‪ ،‬پێکاتویەک‬ ‫کە ناودەبرێت بە کونەرەشەکان‬ ‫کە بێگومان سەیرترین دیاردەی‬ ‫گەردوونە ‪.‬‬ ‫لەئەنجامی ئــەم ڕووداوەدا‬ ‫مادە لەبەشیکی بچوکی بۆشایدا‬ ‫ئــەوەنــدە چڕدەبێتەوە کە هیچ‬ ‫شتێک ناتوانێت لەبواری هێزی‬ ‫کێشکردنی رابــکــات‪ ،‬تەنانەت‬ ‫روونــاکــی کــە خێراترین شتە‬ ‫لەگەردووندا ناتوانێت لەدەستی‬ ‫رابکات‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫‪36‬‬

‫خراپترین هەڵەکان‌و قۆپییە‬ ‫زانستییەکانی ساڵی(‪)٢٠١٢‬‬ ‫هەرچەند هەڵە لەزانستدا رێگە پێدراوە‪،‬‬ ‫بــەاڵم ئــەو هــەاڵنــەی لەتاقیگەدا روودەدەن‬ ‫هەندێکجار لەوانەیە ترسناک بن‪ ،‬راپۆرتی‬ ‫زانــســتــی هــەڵــە‪ ،‬لــەوانــەیــە بــبــێــت بــەهــۆی‬ ‫سەرلێشێواندنی زانایان‌و لەکیسچوونی کات‌و‬ ‫دارایــی‪ .‬جگە لــەوە هەندێکجار زانایانیش‬ ‫تەزویرو گزی دەکــەن‪ ،‬لەم راپۆرتەدا باسی‬ ‫گەورەترین هەڵەو گزییە زانستییەکانی ساڵی‬ ‫رابردوو دەکەین‪ ،‬هەندێک هەڵە‪ ،‬کە پێکەنیین‬ ‫هێنەرن‌و هەندێکیتریش بەڕاستی مەرگهێنەرو‬ ‫کوشەندەن‪.‬‬

‫بـــاوکـــرەوەیـــەک‪ ،‬کــە بــە پیسکردنی‬ ‫دەرمانەکان بووبەهۆی باڵوبوونەوەی پەتایەکی‬ ‫کوشەندە‬ ‫لەسەرەتای مانگی ئۆکتۆبەردا‪ ،‬ناوەندی‬ ‫پــێــشــگــیــری‌و کــۆنــتــڕۆڵــی نەخۆشییەکانی‬ ‫ئەمریکا(‪ )CDC‬باڵوبوونەوەی نەخۆشییەکی‬ ‫کوشەندەی پشتڕاستکردەوە‪ ،‬کە جۆرێک بوو‬ ‫لە نەخۆشی منیژیت‪ ،‬کە بەهۆی چارەسەرە‬ ‫پیسەکانی ئەسترۆیید‪ ،‬کــە بــۆ چــارەســەری‬ ‫ئــازاری پشت بــەکــاردەهــات‪ ،‬باڵوببووەوە‪.‬‬ ‫بــەاڵم ئــەم دەرمــانــە لــەالیــەن کۆمپانیایەکی‬ ‫دەرمانسازییەوە دروستنەکرابوو‪ ،‬بەڵکو هی‬ ‫کارگەیەکی تێکەڵکەری دەرمانەکان بەناوی‬ ‫(‪)Compounding Pharmacy‬‬ ‫بــوو؛ کارگەیەک‪ ،‬کە بەشێوەی سەربەخۆ‬ ‫دەرمانەکانی تایبەت بەخۆی تێکەڵدەکرد‌و‬ ‫باڵویدەکردەوە‪.‬‬ ‫نــزیــکــەی (‪)٦٠٠‬کــــــەس بــەهــۆی ئــەم‬ ‫چارەسەرەوە نەخۆش کەوتن‌و مەرگی نزیکەی‬ ‫(‪)٤٠‬کەسیش راگەیندرا‪ ،‬بەداخەوە ئەم جۆرە‬ ‫لــەبــاوکــردنــەوەی نەخۆشی دەگــمــەن نییە‌و‬ ‫بەهۆی ئاسانکاری یاساییەوە روودەدەن‪.‬‬ ‫دام‌و دەزگاکانی لەیەکدانی دەرمــان لەژێر‬ ‫چاوەدێری ستاندەرەکانی ئاسایشی دەرماندا‬ ‫نیین‌و لەلەالیەن رێکخراوی خۆراک‌و دەرمانی‬ ‫فیدڕاڵەوە(‪ )FDA‬کۆنتڕۆڵ ناکرێن‪.‬‬


‫‪37‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫زێڕێک‪ ،‬کە بوو بەخۆڵ‬ ‫لەمانگی دیسامبەردا کۆمپانیای (‪ )Pfizer‬پشتڕاستی کردەوە‪ ،‬کە‬ ‫خۆڵێکی زێڕینی بەبەهای (‪)٧٠٠‬هەزار دۆالر ونکردووە‪ ،‬سەرنجڕاکێشە‬ ‫ئەوان نازانن ئەم خۆڵە زێڕینە‪ ،‬لێیان وونبووە یان دزراوە‪.‬‬ ‫نۆترینۆکانی سوپەر خێرا‬ ‫ساڵی رابــردوو راپۆرتێکی سەیر دەربــارەی نوترینوگەلێکەوە‬ ‫بــاوبــووەوە‪ ،‬کە بەخێرایی زیاتر لەخێرایی رووناکی دەجــوواڵن‪.‬‬ ‫لەمانگی شوباتی (‪)٢٠١٢‬دا زانایانی پــرۆژەی ئۆپێرا‪ ،‬لەتاقیگەی‬ ‫نەتەوەیی گران ساسوی ئیتالیا بەفەرمی رایانگەیاند دۆزینەوەی ئەم‬ ‫نوترینۆ سەیرانە هەڵە بووە‌و بەئەگەری زۆرەوە هۆکارەکەی بەستنەوەی‬ ‫هەڵەی کەیبلەکانی گواستنەوەی داتا بووە‪ .‬ئەو ریشاڵە بیناییانەی‬ ‫ئەرکی بەهیزکردنی داتاکانی جی پی ئێسیان لەئەستۆدا بوو‪ ،‬بەتەواوەتی‬ ‫بەکاتژمێری سەرەکی تاقیکردنەوەکەوە نەبەسترابوونەوە‪ .‬هەر بۆیە‬ ‫وەهــا دەرکەوتبوو‪ ،‬کە ئەو نویترینۆانەی‪ ،‬کە لە ناوەندی سێڕنی‬ ‫سویسراوە سەرچووبوون‪)٦٠( ،‬نانۆ چرکە زووتر لەو کاتەی بەپێی‬ ‫رێژەیی تایبەتی ئانیشتاین رێگەپێدراوە گەیشتوونەتە مە‌قسەد‪ .‬دوای‬ ‫قایمکردنی ئەم کەیبڵەو دووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوەکە‪ ،‬زانایان‬ ‫بینییان نوترینۆکان بەهەمان شێوەی کە دەبێت رەفتار بکەن رەفتار‬ ‫دەکەن‪ ،‬واتە ملکەچی یاساکانی تیۆری رێژەیی تایبەتن‪ .‬هەرچەند‬ ‫تیۆری رێژەیی سەربەرزانە دەربــاس بوو بەاڵم ئانتونیۆ ئەردیتاتۆ‪،‬‬ ‫وتەبێژی گروپەکەو توێژەری زانکۆی بێڕن‌و داریوئایوتیرۆ‪ ،‬رێکخەری‬ ‫پرۆژەکەو توێژەری ئەنستیتۆی ناوکی فەرانسا‪ ،‬بەجووت دەستیان‬ ‫لەکار کێشایەوەو هۆکارەکەیان گەڕاندەوە بۆ کێشەکانی ناو گروپە‬ ‫توێژینەوەکەی ئۆپێرا‪.‬‬

‫بکوژی سیاسی‬ ‫ئەندامانی گروپی شیکاری داتاکانی هەڵبژاردنی میت رۆمنی‪ ،‬کاندیدای‬ ‫ســەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیار بوو ئەپلیکەیشنێک بەناوی (‪)ORCA‬‬ ‫لــەرۆژی هەڵبژاردندا باڵوبکەنەوە‪)ORCA( ،‬نـــاوی نهنگێکی بکوژە‪.‬‬ ‫ئەرکی نەرمە ئامێرەکە بریتی بوو لەوەی‪ ،‬بکرێت دیاریبکرێت کام کەس‬ ‫لەبارودۆخی چارەنووسسازدا بۆ دەنگدان ئامادە بێت‪ .‬بەم شێوەیە کەمپەینی‬ ‫هەڵبژاردنی رۆمنی دەیتوانی ستراتیژی خۆی بۆ رۆژی دەنگدان دابنێت‪.‬‬ ‫تەنها کێشەکە ئەوە بوو ئەم ئاپلیکەیشەنە‪ ،‬کە بڕیاربوو بەهۆی هەزاران هەندی‬ ‫زیرەکی موبایلەوە بگاتە شوێنەکانی دەنگدان کاری نەکرد‪ ،‬لەجیاتی ئەوەی‬ ‫ئەپلیکەیشەنەکە لەنێو فرۆشگەیەکی خەیاڵی تایبەتی ئەم بەرنامانە دابنرێت‪،‬‬ ‫لەنێو سایتێکی ئینتەرنێتییدا بوو‪ ،‬ئادرسەکەی بەشێوەی (‪)https‬بوو‪ ،‬تایپی‬ ‫(‪)www‬یان (‪ )http‬بەکارهینەرانی بەرەوە سایتە راستەکە نەدەبرد‪ .‬تەنانەت‬ ‫کاتێک بەکارهێنەران دەچوونە نێو سایتە راستەکەوە‪ ،‬ناوی بەکارهێنەرو‬ ‫وشەی تێپەڕبوون کاری نەدەکرد‪ .‬بەم شێوەیە ئەپلیکەیشەنەکە لەکارکەوت‪.‬‬

‫کاتێک زانست دەبێت بەنایاسایی‬ ‫لەمانگی جوونی ساڵی رابردوودا‪ ،‬یاسادانەرانی ویالیەتی کارۆلینای باکوری ئەمریکا یاسایەکیان‬ ‫پەسەندکرد‪ ،‬کە ئەنجوومەنی سەرچاوەکانی کەناری دەریایی ویالیەتەکەی ناچاردەکرد‪ ،‬تاوەکو‬ ‫بەرنامەکانیان بۆ بەرزبوونەوەی ئاوی دەریا بەپێی داتاکانی رابردوو ئەنجامبدەن‪ ،‬واتە چاوپۆشی لەو‬ ‫مودێالنە بکەن‪ ،‬کە گەرمبوونی جیهانی‌و توانەوەی سەهۆڵەکانی جەمسەری باکوری تێدابوو‪ .‬لەماوەی‬ ‫سەدەی رابردوودا‪ ،‬ئاستی ئاوی دەریاکان کەمتر لە(‪)٢٥‬سانتیمەتر لەم ویالیەتەدا بەرزبووەتەوە‪ ،‬لەکاتێکدا‬ ‫زانایان دەڵێن تاوەکو ساڵی (‪ )٢١٠٠‬ئاستی ئاوی ئەم دەریایانە نزیکەی (‪)١‬مەتر بەرزدەبێتەوە‪.‬‬ ‫ستیفن کولبێرت بەرەخنەوە لەمبارەوە دەڵێت‪ ":‬ئەگەر زانست ئەنجامێک بدا بدەستەوە کە ئێوە‬ ‫حەزتان لێی نییە‪ ،‬تەنها پێویستە یاسایەک دەربکەن کە ئەم ئەنجامە نایاساییە‌و هەموو کێشەکان‬ ‫چارەسەر دەبێت‪".‬‬ ‫قەبارەی رەخنەکان بەڕادەیەک بوو‪ ،‬کە لەمانگی جوالی‌دا یاسادانەران‪ ،‬چاکسازییەکیان پەسەندکرد‪،‬‬ ‫کە تاوەکو ساڵی (‪)٢٠١٦‬بەکارهێنانی ئەم مودێالنە قەدەغە دەکرێت‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫‪38‬‬

‫زانایەک‪ ،‬کەدەیویست نۆبڵ بباتەوە‬ ‫ئایا کۆمیتەی خەاڵتی نۆبڵی ئیمساڵ هەڵەیکرد؟ رانگ ژیانگ‬ ‫لو‪ ،‬زانایەکی چینی‪ ،‬دەڵێت کۆمیتەی نۆبڵ هەڵیکردووە‪ .‬ژوو بڕوای‬ ‫وایە ئەو رۆڵی سەرەکی لەپێشکەوتنی بواری پزیشکی بوژاندنەوەدا‬ ‫هەبووە؛ لەمانگی دیسامبەردا ئەنستیتۆتی کارولینسکای سوید‪ ،‬کە‬ ‫بەرپرسە لەپێدانی خەاڵتی نۆبڵی پزیشکی‪ ،‬بەم هۆکارە لەالیەن ئەوەوە‬ ‫دراوەتە دادگە‪.‬‬ ‫بەپێی سکااڵنامەکەی؛ راگەیاندنی کۆمیتەی نۆبڵ‪ ،‬کاتێک ناوەکانی‬ ‫جان گۆردون‌و شینیا یاماناکای راگەیاندووە کارەکانی ئەوی لەبواری‬ ‫پرۆگرامنووسی خانەیی لەبەرچاو نەگرتووە‪ .‬ژوو وتی‪ ":‬ئامانجی‬ ‫ســکــااڵنــامــەیــە‪،‬‬ ‫سەرەکی من لەم‬ ‫هەڵەی ئاکادیمی‌و‬ ‫روونــبــوونــەوەی‬ ‫هە اڵ و ییە کە یە تی‬ ‫راگــــەیــــانــــدنــــە‬ ‫لــەمــرۆڤــایــەت ـی‌و‬ ‫بۆ پارێزگاریکردن‬ ‫داهاتوو‪".‬‬ ‫نــــــەوەکــــــانــــــی‬ ‫بەخشینی خەاڵتی‬ ‫لەڕاگەیاندنی‬ ‫ئــــیــــمــــســــاڵــــدا‪،‬‬ ‫نۆبڵی پزیشکی‬ ‫خــــەاڵتــــەکــــەی‬ ‫کــۆمــیــتــەی نۆبڵ‬ ‫بەخشی بەگۆردون بەهۆی هاوشیوەسازی بۆق‪ ،‬بەجێگرتنەوەی‬ ‫ناوکی خانەی ریخۆڵەی بۆقێکی گەورە‪ ،‬لەجیاتی ناوکی هێلکەی‬ ‫بۆقەکە لەساڵی (‪)١٩٦٢‬داو تاقیکردنەوەکانی (‪)٢٠٠٦-١٩٨٥‬‬ ‫ی یامانکا ســەبــارەت بەپێویست بەبوونی تەنها چەند جین بۆ‬ ‫گەڕاندنەوەی خانەکانی مشکی باڵغ بۆ دۆخی کۆرپەڵەیی‪ .‬ژوو‬ ‫دەڵێت لەساڵی (‪)١٩٨٤‬دا کاتێک خەریکی لێکۆڵینەوە لەسەر‬ ‫قوربانییەکانی سووتان بووە‪ ،‬خانەکانی بوژاندنەوەی دۆزیوەتەوە ‌و‬ ‫کۆمیتەی نۆبڵ ئەم دەستکەوتەی ئەوی داوە بەکەسانێکیتر‪ .‬کۆمیتەی‬ ‫نۆبڵ لەڕاگەیاندنراوێکدا دەڵێت هەرگیز ناوی ژوویان بۆ وەرگرتنی‬ ‫خەاڵتی نۆبڵ پێ پێشنیار نەکراوە‪.‬‬

‫کەسابەتی مەیموونی‬ ‫فەرمانگەی حکومی "ئــەمــانــەتــداری تــوێــژیــنــەوە"ی ئەمریکا‬ ‫لەمانگی سیپتامبەردا رایگەیاند‪ ،‬مارک هاوسەر‪ ،‬پرۆفیسۆری پێشووی‬ ‫دەروونناسی لەزانکۆی هارڤارد‪ ،‬لەهەندێک لەتوێژینەوەکانییدا دەربارەی‬ ‫شیردەرەبااڵکان‪،‬‬ ‫هێزی تێگەیشتنی‬ ‫بە د ر و ستکر د نی‬ ‫هــــــەســــــتــــــاوە‬ ‫ئــەنــجــامــەکــان‌و‬ ‫داتــا‌و دەستکاری‬ ‫شــــــــــێــــــــــوازە‬ ‫وەســفــی ناڕاستی‬ ‫ناوبراو لەمانگی‬ ‫بەکارهاتووەکان‪.‬‬ ‫( ‪ )٢ ٠ ١ ١‬د ا‬ ‫س ــی ــپ ــت ــام ــب ــەری‬ ‫تو ێژ ینە و ە یە کی‬ ‫دوای ئەنجامدانی‬ ‫سێ ساڵە‪ ،‬لەهارڤارد دەستی لەکارکێشاوە‪.‬‬ ‫پێش ئەم رووداوانە‪ ،‬ئەو بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەبواری زیندەناسی‬ ‫پەرەسەندنی لێکدراوو دەروونناسی ناسیینی‪ ،‬ناوبانگی زۆری هەبوو‪.‬‬ ‫هاوسەر قسەکانی ئەم راپۆرتەی پشتڕاست یان پووچ نەکردوەتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم رایگەیاندووە‪ ":‬من بەرپرسیارەتی هەموو هەڵەکانی تاقیگە‬ ‫لەئەستۆ دەگرم ئەگەر راستەوخۆ بەشدار بووبێتم یان نا!‬

‫فلیکسی ناسپاس‬ ‫فلیکس باومگارتنەری نەمساوی بــەســواری باڵۆنێک گەیشتە‬ ‫ستراتوسفەرو لەبەرزایی زیاتر لە(‪)٣٩‬کیلۆمەتر بەرەو خــوارەوە خۆی‬ ‫بەردایەوەو لەبەربوونەوەیەکی سەربەستی (‪)٤‬خولەکییدا توانی دیواری‬ ‫دەنگ بشکێنێت‪ ،‬دوای ئەوەی دابەزییە سەرزەویی هێرشی کردە سەر‬ ‫ناساو ریچارد برانسن‪ .‬لەوانەیە گرنگترین‬ ‫رســتــەیــەک‪ ،‬کــە وتبێتی رەخنەگرتنبوو‬ ‫لەئەرکەکانی گەڕان لەسەر مەریخ‪ ،‬ئەو‬ ‫وتــی‪ ":‬ئەو زانستە کەمەی ئیمە لەسەر‬ ‫مەریخ وەدەستمانکەوتووە‪ ،‬پێموانییە هیچ‬ ‫واتایەکی هەبێت‪ ".‬لەدواییدا بەتانەوە‬ ‫سەبارەت بەریچارد برانسۆن دەڵێت‪ ،‬کە‬ ‫ئەو دەیەوێت بەفڕێدانی کەسێک لەفەزاپێوی ڤیرجین گالکتیکەوە‪ ،‬تۆماری‬ ‫بەرزترین بازدانی جیهان بشکێنێت‪.‬‬ ‫ئەم قسانەی باوومگارتنەر وەکو یەکێک لەخراپترین رەفتارەکانی‬ ‫جیهانی زانست ناوی لێنراوە‪ .‬ژمارەیەکی زۆر لەبەکارهینەرانی ئینتەرنێتی‬ ‫رەخنەیان لێگرت‪.‬‬

‫دڵی درۆیین‬ ‫چیرۆکێکیتر‪ ،‬کە بەڕواڵەت زۆر باش دیاربوو‪ ،‬هی هیساشی موریگوچییە‪.‬‬ ‫ئەو دەیگوت‪ ،‬بەرپرسیارەتی رێبەری یەکەم تاقیکردنەوەی کلینیکی لەئەستۆدا‬ ‫بووە‪ ،‬کە لەودا پرۆگرامی نووسی دووبارە بۆ بەکارهێنانی قەدەخانەکان‬ ‫لەمرۆڤدا تێیدا ئەنجامدراوە‪ .‬لەم تاقیکردنەوەدا‪ ،‬بەڕواڵەت قەدەخانەکان‬ ‫دەکران بەخانەی دڵ‌و لەدواییدا دانانی لەنێو لەشی شەش نەخۆشدا‪.‬‬ ‫موریگوچی دەیگوت هاوکارەکانی لەزانکۆی هارڤارد‌و تۆکیۆن‪،‬‬ ‫ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە بەشێوەی پۆستەر لەکۆنفرانسی قەدەخانەکانی‬ ‫نیۆیۆرک پێشکەشکرا‪ .‬رۆژنامەنووسی ژاپۆنی یۆمبوری شیمبۆن هەواڵی‬ ‫ئەم دەسکەوتەی باڵوکردەوە‪ ،‬بەاڵم زانایان هەر زۆر زوو گومانیان بۆ‬ ‫دروستبوو‪.‬‬ ‫لەواڵمی لێکۆڵینەوەکاندا‪ ،‬موریگوچی پشتڕاستی کــردەوە‪ ،‬کە ئەو‬ ‫پرۆسەی کارەکەی تەنها بۆ پێنج نەخۆش بەکارهێناوەو هاوکاریشی‬ ‫لەزانکۆی هارڤارد نەبووە‪ ،‬پرۆسەی کارەکەی بەشێوەیەک ئەنجامدابوو‪ ،‬کە‬ ‫هەڵسەنگاندنەکانی دەرباسدەکرد‪ ،‬لەئەنجامدا موریگوچی لەزانکۆی تۆکیۆ‬ ‫دەرکراوو یومیوری شیمبۆن رۆژنامە نووسیش بەفەرمی داوای لێبوردنی‬ ‫لەهاوکارەکانی خۆیکرد‪.‬‬

‫رسوایی گەورەی دیدریک ستاپڵ‬ ‫لەکۆتایی مانگی نۆڤامبەردا‪ ،‬سێ تیمی لێکۆڵینەوە راپۆرتی‬ ‫کۆتایی خۆیان سەبارەت بە رسوایی گــەورەی دیدریک ستاپۆل‪،‬‬ ‫دەروونناسی کۆمەاڵیەتی‌و مامۆستای پێشووی زانکۆی تیلبۆرگی‬ ‫هۆڵەندا بــاوکــردەوە‪ .‬لەساڵی (‪)٢٠١١‬دا‪ ،‬ناوبراو دروستکردنی‬ ‫داتای ساختەی پشتڕاستکردەوە‪ .‬تائێستا ئەم کاریگەری ئەم داتایانە‬ ‫لەسەر (‪)٥٥‬وتاری زانستی‌و کتێبی جۆراجۆرو (‪ )١٠‬نامەی دکتۆراو‬ ‫ماستەر پشتڕاستکراوەتەوە‪ ،‬راپــۆرتــی تیمەکان نەتەنها ستاپۆلی‬ ‫شەرەمەزارکردووە‪ ،‬بەڵکو ئاماژەی تۆمەتی بەرەو کۆی کۆمەڵەی‬ ‫دەروونناسی کۆمەاڵیەتی راکێشاوە‪.‬‬


‫‪39‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫ئەو زانایانەی خۆیان هەڵسەنگاندنیان بۆ وتارەکانی خۆیان دەکرد‬ ‫کاتێک وتارێکی زانستی زانایەک لەژورناڵیکی زانستییدا باڵو دەبێتەوە‪ ،‬مانای ئەوەیە زاناکانیتر وتارەکەیان خوێندوەتەوەو هەڵسەنگاندنیان بۆ کردووە‪ .‬بەاڵم‬ ‫لەوانەیە هەمیشە وانەبێت‪ ،‬هەندێکجار ئەو زانایانەی وتارەکە دەخوێننەوە‪ ،‬زانایەکیتر نیین‪ ،‬بەپێی ئەو شێوازەی لەم ماوەیەدا گیراوەتە بەر‪ ،‬هەندێکجار خودی‬ ‫نووسەری وتارەکە‪ ،‬یان هاوڕێکانی هەڵسەنگاندن بۆ وتارەکە دەکات‪.‬‬ ‫لەمانگی شوباتی ساڵی رابردوودا سایتی متمانە پێکراوی (‪ )Elsevier‬وتارێکی زانستی‪ ،‬کە لەالیەن گوانگ ژو هی‪ ،‬لەزانکۆی پزیشکی ترادشناڵی‬ ‫نووسرابوو‪ ،‬گەڕاندەوە‪ ،‬هەڵبەت کاتێک زانرا ئەو ناونیشانی ئیمێلی هەڵەی پێشکەش کردووە خۆی وەکو هەڵسێنگێنەر ناساندووە‪ .‬بەرپرسانی ئەم سایتە کاتێک‬ ‫گوومانیان بۆ دروستبوو‪ ،‬کە بینییان زۆربەی هەرزۆری هەڵسێنگەرەکانی ناوبراو (‪)IP‬ی ئیمێلەکەیان واڵتی چینە‪ ،‬لەکاتێکدا هەندێکیان دانیشتووی چین نەبوون‪.‬‬ ‫لەمانگی ئابیشدا رووداوێکی هاوشێوە رووییدا‪ ،‬ئەمجار ژمارەی وتارە گەڕاوەکان (‪)٣٠‬دانە بوو‪ .‬توێژەرێکی کوریایی‪ ،‬بەناوی هیونگ ئین موون‪ ،‬ئیمێلی‬ ‫ناڕاستی بۆ هەڵسەنگاندن پێشکەش کردبوو‪ ،‬لەدواییدا خۆی هاوکارەکانی رای ئیجابییان سەبارەت بەوتارەکان بۆ سایتەکە دەنارد‪ ،‬کێشەکە لێرەدا بوو ئەوان‬ ‫زۆر بەخێرایی ئەم کارەیان دەکرد‪ ،‬کەمتر لە (‪)٢٤‬کاژێر‪ ،‬کە بەڕاستی کاتێکی کورتە‪ ،‬کاتێک پرسیاری لێکرا‪ ،‬موون پشتڕاستی کردەوە کە ئیمەیلەکان ناڕاستن‪.‬‬ ‫قۆپی پسپۆڕێکی دادوەری‬ ‫پسپۆری کیمیایی دادوەری‪ ،‬ئانی دوخان‪ ،‬تۆمەتبارە بە دروستکردنی‬ ‫ئەنجامی ساختەی تاقیکردنەوەی دەرمانەکان لەفایلەکانی کەتن‪،‬‬ ‫لەویالیەتی بۆستنی ئەمریکا‪ .‬دوخان بەرپرسی (‪)٦٠‬هەزار نموونەی‬ ‫تـــۆمـــەتـــبـــار‬ ‫(‪ )٣٤‬هــەزار‬ ‫ساڵ کارکردندا‬ ‫لــەمــاوەی (‪)٩‬‬ ‫ئــەم راپۆرتانە‬ ‫بـــووە‪ .‬بەپێی‬ ‫زانای کیمیایی‬ ‫ئەو پڕکارترین‬ ‫بەاڵم لەجیاتی‬ ‫تاقیگە بــووە‪.‬‬ ‫لەسەر هەموو‬ ‫تــاقــیــکــردنــەوە‬ ‫تەنها بەشێک‬ ‫نــمــوونــەکــان‬ ‫لەنموونەکانی تاقیکردوەتەوەو ئەنجامی ئەوانیتری ساختەدەکرد‪ .‬تاقیگەی‬ ‫ناوبراو لەمانگی ئابدا داخرا‪ ،‬لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا (‪ )٢٠٠‬تۆمەتبار‬ ‫بەڕەاڵکراون‪ ،‬چونکە وکیلەکانیان داتاکانی دوخانیان خستوەتە ژێر‬ ‫پرسیارەوە‪ .‬لەمانگی دیسامبردا دادگــە دوخانی تۆمەتبارکرد بە‬ ‫خستنە بەر جێبەجێبوونی‬ ‫(‪)١٧‬جــــار تــەگــەرە‬ ‫(‪)٨‬جـــار دەســتــبــردن بۆ‬ ‫عــــەدالــــەت‌و‬ ‫نێو بەڵگەکان‌و شایەدی‬ ‫درۆو‪ ،‬خۆنیشاندن بەوەی‬ ‫ب ــڕوان ــام ــەی زانــکــۆیــی‬ ‫هەیە‪.‬‬

‫یەکەمیین لەگەڕاندنەوەی وتارە زانستییەکاندا‬ ‫یوشیتاکا فوجی‪ ،‬پسپۆری بێهۆشی ژاپۆنی بەتۆمارکردنی (‪)١٧٢‬‬ ‫وتاری زانستی گەڕاوەو پوچ‪ ،‬شانازی زۆرترین وتاری زانستی هەڵەی‬ ‫وەرگرت! ئەم ناونیشانە پێشتر هی پسپۆرێکی بێهۆشی ئەڵمانی بوو‪ ،‬کە‬ ‫(‪ )٩٠‬وتاری زانستی بۆ پوچەڵ کرابووەوە‪ .‬لەمانگی جوالییدا‪ ،‬لێژنەیەکی‬ ‫هەڵبژێردراوی ئەنجۆمەنی بێهۆشی ژاپۆنی‪ ،‬گەیشت بەو ئەنجامەی‬ ‫لەنێوان سااڵنی (‪ ،)٢٠١١-١٩٩٣‬دەستکاری ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی‬ ‫خۆی کردووە‪ ،‬لە (‪)٢١٢‬وتاری زانستی‪ ،‬کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا‪،‬‬ ‫لێژنەکە تەنها (‪)٣‬دانەیانی بە ساخڵم بینی‪ .‬راپۆرتە ساختەکانی بریتی‬ ‫بوون لە‪ :‬تاقیکردنەوەی کۆنتڕۆڵکراو کە هەرگیز ئەنجام نەدرابوون‪،‬‬ ‫بەکارهێنانی هەندێک نەخۆش کە هەرگیز بوونیان نەبووە‌و باسکردنی‬ ‫هەندێک دەرمان‪ ،‬کە هەرگیز نەهاتوونەتە بازاڕەوە‪.‬‬

‫ئەو نەشتەرگەرانەی دەمار‪ ،‬کە توێژینەوەی تاقیگەییان لێ قەدەغەکرا‬ ‫بەسەرهاتی دکتۆرە نەشتەرگەرەکانی دەمــاخ‌و دەمــاری ئەمریکایی‪ ،‬کە کاریان‬ ‫لەسەر نەخۆشەکانی شێرپەنجەی دەماخ لەقۆناغەکانی کۆتایی نەخۆشییەکەدا دەکرد‪،‬‬ ‫دەنگ‌و باسی زۆری لەمانگی تەموزدا لێکەوتەوە‪ .‬لەوکاتەدا هەواڵێک باڵوبووەوە‪،‬‬ ‫کە سکااڵ لەسەر دوو کەس لەنەشتەرگەرەکانی دەماخ لەزانکۆی دەیڤسی کالیفۆڕنیا‬ ‫کراوە‪ ،‬لەئەنجامدا فەرمانگەی خۆراک‌و دەرمانی ئەمریکا(‪ ،)FDA‬لێکۆڵینەوەی لەبابەتەکە‬ ‫کردو ئەنجامدانی توێژینەوەی تاقیگەیی لەسەر مرۆڤیان لێ قەدەغەکرا‪ .‬پاووڵ مویزالر‌و‬ ‫روودولف شروت‪ ،‬دوای وەرگرتنی رەزایەتمەندی نەخۆشەکان‪ ،‬سێ نەخۆش کە تووشی لووی‬ ‫گلیوبالستۆما ببون‪ ،‬باکتریای (‪)Enterobacter aerogenes‬یان تێکردن‪ .‬دووانیان خێرا بەپیسبوونی‬ ‫خوێن مردن‌و یەکێکیان بۆ ماوەی یەکساڵ ژیا‪.‬‬ ‫ئەم دکتۆرانە کاریان لەسەر تیورییەک دەکرد‪ ،‬کە دەڵێت هەوکردنەکانی پروبایۆتیک دوای نەشتەرگەری دەکرێت ببێت بەهۆی‬ ‫ورووژاندنی کاردانەوە بەرگرییەکان‌و درێژبوونەوەی تەمەنی نەخۆشەکە‪ .‬مویزالرو شروت وایاندەزانی ئەم پرۆسە تاقیکردنەوەیە‪،‬‬ ‫(‪ )FDA‬پەسەندی کردووە‪ ،‬بەاڵم وانەبوو‪ ،‬لەئێستا مویزالر لەپۆستەکەی لەزانکۆ هەڵپێسردراوە‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫ئاگاتان لەم شەش ژمارە‬ ‫شوومە بێت!‬

‫‪40‬‬


‫‪41‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫وەرگیرانی زانستی نوێ‬

‫بەپێی ئەوەی لەکوێ دەژین‪ ،‬ژمارەکان مانای جۆراجۆریان هەیە‪،‬‬ ‫لەکلتۆرە جیاوازەکاندا‪ ،‬هەندێک ژمارە بەژمارەی شووم دەناسرێن‪.‬‬

‫رۆژی ســێــزدەی سیپتامبەر‬ ‫دەکــەوتــە هەینییەوە‪ ،‬لەکلتوری‬ ‫رۆژئاوادا ئەمە ئەو پەری شوومییە‪.‬‬ ‫(جـــۆ نــیــکــل) تـــوێـــژەری بــااڵی‬ ‫(‪ )Skeptical Inquirer‬لەمبارەوە‬ ‫دەڵــێــت‪ ":‬هــۆکــاری زۆر بــۆ ئەم‬ ‫بیروباوەڕە هەیە‪ ،‬بۆ نموونە یارانی‬ ‫مەسیح (‪ )١٢‬کــەس ب ــوو ‌ن یان‬ ‫ژمارەی مانگەکانی ساڵ ‌و ژمارەی‬ ‫بورجەکان ئەویش هەر (‪)١٢‬یــە‪،‬‬ ‫هەر بۆیە ژمارەی (‪ )١٣‬ژمارەیەکی‬ ‫شوم دەردەکەوێت‪".‬‬ ‫ئەگەر تۆ کەسێکی لەژمارەی‬ ‫(‪ )١٣‬دەترسییت باشترە ئاگاداری‬ ‫ئەم پێنج ژمارەیەش بیت!‬ ‫ژمارەی (‪ :)٤‬لەزمانی چینییدا‬ ‫دەنگەکانی ژمارەی (‪ )٤‬هاوشێوەی‬ ‫دەنگەکانی وشــەی مــەرگــە‪ ،‬هەر‬ ‫بۆیە زۆرن ئەو بینایانەی لەواڵتی‬ ‫چیندا کە نهۆمی چوارەمیان نییە‪،‬‬ ‫هەر چۆن لەئەمریکا تەالرسازەکان‬ ‫نهۆمی (‪ )١٣‬دەسڕنەوە‪.‬‬ ‫ژمـــــارەی (‪ :)٩‬هــەرچــۆن‬ ‫ژمارەی چوار بۆ چینییەکان بەواتای‬

‫شومی دێت‪،‬‬ ‫ژمــارە (‪)٩‬‬ ‫یـــــش بــۆ‬ ‫ژ ا پۆ نییە کا ن‬ ‫نزیکی هەمان واتا‬ ‫دەگەێنێت‪ ،‬دەنگی ژمــارە نۆ‬ ‫لەزمانی ژاپۆنییدا نزیکە لەدەنگی‬ ‫وش ــەی ئەشکەنجەو ئـــازار لەو‬ ‫زمانەدا‪.‬‬ ‫ژمــــــارەی (‪ :)١٧‬هــەنــدێــک‬ ‫لەئیتالییەکان بــڕوایــانــوایــە هەینی‬ ‫حەڤدەهەم شوومە چونکە ژمــارەی‬ ‫رۆمی حەڤدە بەرۆمی دەبێت بە(‪،)XVII‬‬ ‫کە بەگٶرێنی دەبێت بە (‪ ،)VIXI‬واتای‬ ‫ئەم وشە لەزمانی التیندا دەبێت بە"‬ ‫ژیانم بەرەو کۆتاییە‪".‬‬ ‫ژمــارەی (‪ :)٣٩‬لەئەفغانستان‬ ‫ژمارەیەکی ناخۆشەویستە‪ ،‬بەزمانی‬ ‫پەشتونی بەواتای مانگای مردوو‬ ‫دێ ــت‪ ،‬ب ــەاڵم هــۆکــاری سەرەکی‬ ‫ناخۆشەویستی ئەم وشە دەگەڕێتەوە‬ ‫بۆ ئەوەی بۆ جنێو بەکاردەهێنرێت‌و‬ ‫بەکەسێک دەوتــرێــت دەاڵڵ ــی بۆ‬ ‫ئافرەت دەکات‪ ،‬ناخۆشەویستی ئەم‬

‫ژمارە‬ ‫بــەڕادەیــەکــە‬ ‫تەنانەت لەپارێزگای‬ ‫هـــەراتـــدا ب ــۆ ژمــــارەی‬ ‫ئۆتۆمبیل بــووە بەکێشەیەکی‬ ‫نەتەوەیی‪.‬‬ ‫ژمــارەی (‪ :)٦٦٦‬لەکلتوری‬ ‫ئایینی مەسیحییدا ئــەم ژم ــارە‪،‬‬ ‫بەژمارەی ئەهریمەن یان نیشانەی‬ ‫ئــەهــریــمــەن نـــاســـراوە‪ .‬لەکتێبی‬ ‫یوحەنادا لەئەنجیل هاتووە"لێرەدا‬ ‫ژیـــریـــیـــە‪ ،‬ل ــێ ــگ ــەڕێ ژمــــــارەی‬ ‫ئــەهــریــمــەنــیــیــت تێبگەێندرێت‪،‬‬ ‫چونکە ئــەوە ژمـــارەی پیاوێکە‌و‬ ‫ژمــارەکــەی ئــەو (‪)٦٦٦‬ە‪".‬تــــرس‬ ‫لــەم ژمــارە بــەڕادەیــەکــە‪ ،‬تەنانەت‬ ‫نەخۆشییەکی تایبەتی بەناوییەوە‬ ‫ناونراوە‪ ،‬نەخۆشی(‪Hexakosioi‬‬ ‫‪)hexekonta‬‬ ‫‪hexaphodia‬‬

‫واتـــــــای‬ ‫تـــــــــرس ل ــە‬ ‫ژمـــــــارەی (‪)٦٦٦‬‬ ‫دەگەێنێت‪.‬‬ ‫لەکۆتاییدا گرنگە بگوترێت‬ ‫بەدرێژایی مێژوو‪ ،‬هیچ بەڵگەیەک‌و‬ ‫ئارگیومێنتێک لەسەر کاریگەری‬ ‫ئــــەم ژمــــارانــــە لـــەســـەر مـــرۆڤ‬ ‫نەدۆزراوەتەوەو ئەو روداوانەی بەم‬ ‫ژمارە شومانەوە گرێدراون‪ ،‬بەگشتی‬ ‫بەڕێکەوت بووە‪.‬‬


‫‪No.26, November 2013‬‬

‫‪42‬‬ ‫‪36‬‬

‫خێراترین فڕۆکەى نەفەرهەڵگر‬ ‫(سۆنیک ستار‪)Sonic star-‬‬

‫لەسەردەمى ئەمڕۆماندا‪ ،‬کە سەردەمى خێراییە‪ ،‬فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکان دەبنە کێشە لەبەدەم زۆریک لەو گەشتیارانەى‪،‬‬ ‫کە دەیانەوێت بەخێراییەکى زۆر لەواڵتیکەوە گەشت بکەن بۆ واڵتێکى تر‪.‬‬ ‫هەربۆیە کۆمپانیاى (‪ )Hyper mach‬بەریتانى هەواڵى دروست کردنى فڕۆکەیەکى نەفەر هەڵگرى پێشکەوتوى ڕاگەیاند‬ ‫بە ناوى (سۆنیک ستار ‪ ،)Sonic star‬کە لەئێستادا رکەبەرى نوێى فڕۆکەى (کۆنکۆرد) ى فەڕەنسیە‪ ،‬کە ئیستا خانەنشین‬ ‫کراوە‪ .‬خێرای ئەم فڕۆکەیە دەگاتە (‪ )٦.٣‬ماک (یەکەی خێرایی دەنگ) واتە ‪ 3900‬کم لەکاژێردایە‪.‬‬ ‫ئەمەش دوو ئەوەندەى خێراىی فڕۆکەى (کۆنکۆرد)ە‪ .‬خێراى ئەم فڕۆکەیە بەهۆى دوو بزوێنەرى(‪)S-MAGJET‬‬ ‫وەیە‪ ،‬کە بەهاوڕێى ژینگە دائەنرێت‪ .‬لەداهاتوودا گەشتێک بەم فڕۆکەیە لەشارە (لەندەن)ى بەریتانیاوە بۆ شارى (نێۆرک)‬ ‫ى ئەمریکا تەنها (‪ )2‬کاژێر دەخایەنێت‪ ،‬یان لەشارى (نێۆرک)ەوە بۆشارى (سدنى) ئوستورالیا تەنها (‪ )5‬کاژێر دەبێت‬ ‫کە ئێستا (‪ )20‬کاژێر‪ ،‬کە دەکاتە (‪)25%‬ی ئەم کاتەى ئێستا‪.‬‬ ‫هەروەها گرنگى ئەم فڕۆکەیە تەنها لەخێراییەکەییدا نییە بەڵکو دەتوانتێت تا بەرزى (‪)19‬کم بەرزببێتەوە‪ ،‬کە ئەمەش‬ ‫بۆ یەکەمجار دەبێت فڕوکەیەکى نەفەر هەڵگر بەم بەرزیە بگات‪ ،‬گەشتیارەکان دەتوانن زەوى وەک تۆپێکى خڕ ببینن‪.‬‬ ‫شایەنى باسە لەم فڕۆکەدا جیگاى(‪ )20‬سەرنشین دەبێتەوە‪ ،‬وابڕیارە لە مانگى (‪)6‬ی ساڵى (‪ ) 2021‬یەکەم گەشتى خۆى‬ ‫دەست پێ بکات‪ ،‬نرخەکەى دەگاتە (‪)80‬ملیۆن دۆالرى ئەمریکایی‪.‬‬ ‫لە ئێستاشەوە هەر کەسێک بیەوێت‪ ،‬دەتوانێت بەشداری بکات لە تەواوکردن‌و گەشەسەندنی ئەم فرۆکەیە بەکڕینی‬ ‫پشکێک (سهم) لەو کۆمپانیای سەرقاڵی دروستکردنێتی‪،‬ک ە تەنها بە ( ‪ )111‬یۆرۆیە‪ ،‬دواتر دەتوانێت ببێت بە یەکێک لە‬ ‫گەشتیارە یەکەمەکان‪ ،‬کە بۆی هەبێت گەشتی پێ بکات‪.‬‬ ‫ئامادەکردنى‪( :‬بڕوا ماوەتى)‬


‫‪43‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫فرۆی مانگا بخۆن‬ ‫لەپیسی هەوا دەتانپارێزێت‬ ‫زانستی نوێ‬ ‫توێژەرانی زانکۆی ئیدیبۆرو‬ ‫نیپێر لەسکۆتلەند‪ ،‬لەتوێژینەوەیەکدا‬ ‫کــاریــان لــەســەر ئ ــەوە کـــردوە بۆ‬ ‫ئەوەی بزانن ئایا شێری مانگا (‪)٤٨‬‬ ‫کاژێر دوای لەدایک بوونی گوێلک‬ ‫کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی‬ ‫ک ــاری ــگ ــەری پــیــســبــوونــی ه ــەوا‬ ‫لەسەر لەش هەیە یان نا؟ بەپێی‬ ‫توێژینەوەکانی ئەوان فرۆ دەتوانێت‬ ‫یارمەتی سییەکانی وەرزشکاران‬ ‫بــدات تــاوەکــو لەکاریگەرییەکانی‬ ‫هەوای پیس بیانپارێزێت‪.‬‬ ‫ئــەم شــیــرە کەپێی دەوتــرێــت‬ ‫فرۆ‪ ،‬یەکەمیین شیری مانگایە دوای‬ ‫لەدایکبوونی گوێلک‪ ،‬کە دەوڵەمەندە‬

‫بەدژە ئۆکسیدان‌و کێشەکانی گەدە‌و‬ ‫سکچوون چارەسەر دەکات‌و کردای‬ ‫وەرزشی باشتر دەکات‪.‬‬ ‫زانایان هیوادارن بتوانن لەم شیرە‬ ‫بۆ پارێزگاریکردن لەوەرزشکارانی‬ ‫ئۆلمپیکی ساڵی (‪)٢٠١٦‬ی شاری‬ ‫ریــو ســوود وەرگ ــرن‪ ،‬چونکە ئەم‬ ‫شارە رێژەیەکی بــەرزی پیسبوونی‬ ‫هەوای هەیە‪.‬‬ ‫دکتۆر ئەلیسا گومەز سەرۆکی‬ ‫ئەم گروپە دەڵێت‪ ":‬لەئێستادا ئێمە‬ ‫تاقیکردنەوەمان لەسەر وەرزشکاری‬ ‫پاسکیل ســوار کـــردووەو فرۆی‬ ‫مانگامان بۆ م ــاوەی دوو هەفتە‬ ‫بەکارهێناون‪".‬‬ ‫لــەئــێــســتــادا کـــــــرداری ئــەم‬ ‫وەرزشکارانە لەژێر چاودیرییدایە‪،‬‬

‫ئەم کردارانە لەهەندێک ژووردا‪ ،‬کە‬ ‫هەوایەکی گەرم‌و تەڕی هاوشێوەی‬ ‫هـــــەوای شــــاری ریــــوی هــەیــە‪،‬‬ ‫لەکاتێکدا وەرزشــکــارەکــە پایدەر‬ ‫لێدەدات‪ ،‬ئەنجامدەدرێت‪.‬‬ ‫ئــالــیــســا گـــومـــەز دەڵـــێـــت‪":‬‬ ‫لەهەمانکاتدا ئێمە بەدوای ئەوەوەین‬ ‫بزانیین ئایا فرۆی مانگا دەتوانێت‬ ‫ئــاوســانــی ســـی‌و مــانــدووبــوونــی‬ ‫وەرزشکارەکان لەکاتی تاقیکردنەوەدا‬ ‫چارەسەر بکات‌و چوستییەکەیان‬ ‫بــــەرز بــکــاتــەوە‪ ،‬یـــان پــرۆســەی‬ ‫چاکبوونەوەی دوای مەشقکردن‬ ‫خێراتر بکات‪".‬‬ ‫ئــەم پاسکیل ســوارانــە (‪)٢٠‬‬ ‫گرام لەم شیرەیان رۆژانە دەخوارد‌و‬ ‫لەدواییدا (‪ )٣٠‬خولەک پاسکیل‬

‫سوارییان دەکرد‪ .‬توێژەران بەدرێژایی‬ ‫تاقیکردنەوکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر‬ ‫نــمــوونــەی خــوێ ـن‌و لــیـک‌و ئــاوی‬ ‫لووتی ئەم وەرزشکارانە دەکرد‪،‬‬ ‫لەهەمانکاتدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر‬ ‫کـــــرداری ســیــیــەکــان لــەقــۆنــاغــە‬ ‫جۆربەجۆرەکاندا کــردووە‪ ،‬تاوەکو‬ ‫کاریگەری فرۆ دەربکەوێت‪.‬‬ ‫ئــەنــجــامــی ئــــەم تــوێــژیــنــەوە‬ ‫لــەســەرەتــای ســاڵــی (‪)٢٠١٤‬دا‬ ‫باڵودەکرێتەوە‪.‬‬


‫فڕینی تاووس‬ ‫زۆربەی خەلک تاووسیان لەباخچەی ئاژەاڵندا بینیوە‪،‬‬ ‫کەمن ئەو کەسانەی فڕینی ئەم باڵندە جوانەیان بینیبێت‪،‬‬ ‫هەر بۆیە نەشناڵ جیوگرافی ئەم وێنەی وەک پێنجەمین‬ ‫وێنەی هەڵبژێردروای باڵندەکان دەستنیشانکرد‪ .‬ژینگەی‬ ‫تاووس باکوری هندستانەو هەم ئایینی هندییەکان‌و هەم‬ ‫یاسا نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی ژینگە دەیپارێزێت‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.