Zansti Nwe No.28

Page 1

‫ژمار ‌ه (‪ ،)28‬ئایاری ‪ 2014‬نرخ (‪ )2000‬دینار‬

‫‪Lvinscience‬‬

‫‪www.lvinpress.com‬‬

‫سێبەری مەرگ بەسەر‬ ‫عەرەبستانی سعودیەوە‬ ‫زیرەکترین کەسی جیهان‬ ‫ئەو مادانەی زیانیان‬ ‫بۆ زیرەکی منداڵ هەیە‬

‫ئایا ئەو کچانەی‬ ‫کەم دەخۆن؛ نەخۆشن؟‬

‫کەس ناتوانێت خۆی‬ ‫لەقەرەی ئانیشتاین بدات!‬

‫رەکانی پەڵەی پێست‬ ‫جۆ‬ ‫هۆکارو چارەسەر‬

‫ئایا چیرۆکی سەفەری مرۆڤ بۆ سەر مانگ راستیی بوو؟‬ ‫عیسا مەسیح ژنی هەبووە؟‌! پیرترین باڵندەی جیهان‬

‫شاکاری نوێی ماکالرین کەوتەبازاڕەوە‬


‫قو‬ ‫کیی فارو ‌‬ ‫ش‬ ‫شاری پزی‬ ‫کوردستان‬ ‫تەندروستیی‬ ‫سیستەمی‬

‫سەرنووسەر‬

‫ان ـەدا کاک‬ ‫لەناو ئ ـەو‬ ‫دێک ک ـەس‬ ‫سلێمانی)‬ ‫ی خەڵکی‬ ‫لەئێستادا هەن سەرمایەدار‬ ‫دوەتەوە بۆ‬ ‫المستەفا (‬ ‫دستاندا کر‬ ‫س ـەرۆک ـی حکومەتی فاروقی مە‬ ‫ور‬ ‫انی دەرەوە‬ ‫ەی‬ ‫کەرتێکی‬ ‫ەخۆشخانەیەکیان لەک وەکانی واڵت‬ ‫وت ـەی مـن ن ـا! ب ـەوت ـ ـوردســتــان‪،‬‬ ‫چەند ن‬ ‫ە پێشکەوتو‬ ‫ن‪ ،‬بێگومان‬ ‫ک‬ ‫ب ـە‬ ‫م‬ ‫یی‬ ‫ستیی‬ ‫ی ئە‬ ‫وازر‬ ‫ستا‬ ‫رێم کەرتی تەندرو ەش هەموو الیەنەکان ی ئەوەی خزمەتگ خۆی هەرێمی کورد ەیە نەکرێت‬ ‫ەموو تاکێک‬ ‫بێت‌و لەوان‬ ‫وە بۆ ناو‬ ‫هە خواردوە‌و ئەم شکست ەر ژیانی ه‬ ‫دە‬ ‫زنە‬ ‫وایدابنیین‬ ‫کاردەکاتە س‬ ‫شکست‬ ‫بگوا ەتگوزارییە زۆر گران ت‪ ،‬بەاڵم با‬ ‫دەگرێتەوە‌و‬ ‫زم‬ ‫ی لێ ببێنێ‬ ‫سێک دەستی‬ ‫ە‬ ‫کەرت‬ ‫انماندا تەنها ئەم خ ەس سوود‬ ‫‪.‬‬ ‫هەموو کە‬ ‫ر‬ ‫انی باشو‬ ‫وو ک‬ ‫ۆربـەی ژی‬ ‫ی‬ ‫بەسەفەری‬ ‫کورد لەکوردست مــان‌و لـەز‬ ‫ژینگەیەکی هەم ک بدۆزرێتەوە بۆئەوە ەمە کۆتایی‬ ‫ۆرب ـە‬ ‫گات‪ ،‬ئایا ئ‬ ‫و‬ ‫هێنێت؟ ئایا‬ ‫لەوانەیە ز دروستییەکی گشتیی‌ ن تێنەکات‪ ،‬رێگەیە ەتگوازرییە ب‬ ‫واڵت دە‬ ‫رووما‬ ‫مان بەتەن‬ ‫خزم‬ ‫پێشکەوتوو‬ ‫ی‬ ‫پێویستی‬ ‫ت‌‌و نەخۆشی قورس کۆمەڵـــگا کە بەم شـەکــان ب ـۆ دەرەوە ە لەئامێرێ‬ ‫یی‬ ‫بێ‬ ‫ۆ‬ ‫یت‬ ‫ی‬ ‫ە‬ ‫کوردستان‬ ‫شی نـەخـ‬ ‫وو تەنها بر‬ ‫ه‬ ‫ە‬ ‫ــ‬ ‫ت‬ ‫ــ‬ ‫ان‬ ‫س‬ ‫ک‬ ‫تەندرو‬ ‫سەر ئەو تا‬ ‫انی‬ ‫وت‬ ‫وو‬ ‫دێینە‬ ‫کــــانی بنەماڵەیان تـــ جار پزیشکیی پێشکە انی!؟ (نەخۆشخانەک وەاڵمەکەی‬ ‫بەاڵم کاتێک ک لەئەندامە‬ ‫پسپۆری بی‬ ‫و) بێگومان‬ ‫ــووە‪ ،‬ئەو‬ ‫کێ‬ ‫ــ‬ ‫پێشکەوتو‬ ‫و لەگەڵ‬ ‫ەڕێوەبەرانی‬ ‫مێری‬ ‫خۆیان‪ ،‬یان یە س‌و درێـژخـایـەن هات پێشـــکەوتو‬ ‫ب‬ ‫ەندروستیی‬ ‫ر‬ ‫بەتاڵ نیین لەئا خێرە‪ ،‬مەگەر ئ ـەوەی بەرفراوانتر‬ ‫نەخۆشی قــو کەرتێکی ت‬ ‫ەرنامەیەکی‬ ‫لـەم قۆناغەدا نە وق‪ ،‬بیر لەب‬ ‫ەین بوونی‬ ‫کۆلێژێکی‬ ‫کوردستان‬ ‫زیشکیی فار‬ ‫تێدگ‬ ‫دامەزراندنی‬ ‫ەندروستیی‬ ‫شاری پ‬ ‫بریتییە لە‬ ‫ەند گرنگە‪.‬‬ ‫ت‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫ەی‬ ‫رت‬ ‫و‬ ‫ش‬ ‫چ‬ ‫ە‬ ‫ە‬ ‫ئ‬ ‫ک‬ ‫وی‬ ‫م وتەیە‬ ‫ەوە‪ ،‬ئە‬ ‫ک دەوترێت‬ ‫خانەکە‪.‬‬ ‫ن پێویستی‬ ‫کاتێ‬ ‫ە‪ ،‬واتایەکی زەقی ئە ستخواردوون‌و بکەن ی شانبەشانی نەخۆش ە قورسەکا‬ ‫لەنەخۆشیی‬ ‫ستان‪ ،‬شک‬ ‫پزیشکی‬ ‫و‬ ‫ییە لەگەڵ‬ ‫رچاو‬ ‫شکستیخواردو کانی کورد‬ ‫وەند‬ ‫ە‬ ‫یی‬ ‫لیژە پزیشک‬ ‫بەشێکی بە ەوەو توێژینەوەو پێ ەناوەندێکی‬ ‫‪.‬‬ ‫ن‬ ‫ە‬ ‫دروستبک‬ ‫خێرایی‬ ‫ب‬ ‫ێندن‬ ‫کۆ‬ ‫انن پزیشکی شارەزا‌ کە لەم سەردەمەدا بە ت‌و بـەڕاوێـژو خو انی جیهان‪ ،‬ئەمەش و لەهەموو‬ ‫ناتو‬ ‫پزیشکییەک‬ ‫ی دەکرێت‌‬ ‫کیی زانستێ‬ ‫پێشدەکەوێ‬ ‫زیش‬ ‫کی‬ ‫دە‬ ‫خ ـان ـەکــان‪،‬‬ ‫م‬ ‫زانستی پ ردادێ ـت‌و بــــەردەوا ستەوەستانن‌و ناوەن ی‌و توێژینەوەی پزیش ن ن ـەخ ـۆش ـ‬ ‫کی زۆر دە‬ ‫ە‬ ‫ـەوت ـووت ـری ـ‬ ‫گ ـۆڕان ـی بــەســ تان تاڕادەیە‬ ‫لێرەدا من فێرکاری شـدا پــێ ـش ـک‬ ‫س‬ ‫ن‪،‬‬ ‫ـ‬ ‫ـی‬ ‫د‬ ‫ـ‬ ‫ی جــیـهـان‬ ‫سەردەمە نیی‬ ‫کور‬ ‫ی پزیشکیی‬ ‫کۆکانن‪.‬‬ ‫چاو پزیشک‬ ‫وەی کۆلێژ‬ ‫زانکۆکانی زیشکی ئەم‬ ‫رەیەکی بەر‬ ‫نەخۆشخانەی زان ەنها بەکردنە‬ ‫کەکانی پ‬ ‫وەرگرتنی‬ ‫ما‬ ‫ەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ەت‬ ‫ر چۆنیەتی‬ ‫پزیش م ئەوە نییە لەبەهای ژ ز کەمبکەم‬ ‫بەاڵم کێشەک رنگترین کا‬ ‫هەرەزۆری‬ ‫دڵسۆ‬ ‫مەبەست‬ ‫رەزایی‬ ‫گ‬ ‫ی‬ ‫رەزاو زەحمەتکێش‌و ەند نییە لەسەر شا وەو کۆتایی نایەت‪ ،‬رنجدان بەوەی زۆربە وەردەگیرێن‬ ‫شــا‬ ‫تەنانەت ب‬ ‫ن‬ ‫سە‬ ‫ژو خوێندنە‬ ‫ڕۆ‬ ‫وێ‬ ‫ەم خوێندکارە‪ ،‬بە زیشکییەکانی کوردستا دنەوە لەناو‬ ‫لەکۆلێژە پ‬ ‫پزیشکیی ئیم و تیمی پزیشکیی‌و را قسەی یەک‬ ‫ە بەتاقیکر‬ ‫ەی‬ ‫کەس‪ ،‬بەڵک‬ ‫)ە باشتروای‬ ‫کوردستاندا‪،‬‬ ‫پزیشکەکان‬ ‫ک‬ ‫ی کوردستان ئەوان یان (‪١٠٠‬‬ ‫ی‬ ‫ـ‬ ‫ی‬ ‫م‬ ‫ان‬ ‫وا‬ ‫ک‬ ‫دە‬ ‫ۆ‬ ‫ک‬ ‫ر‬ ‫کان‬ ‫یە ینەوەی ب ـە‬ ‫کان‬ ‫شکیی زان‬ ‫گریمانەییە‬ ‫توێژ‬ ‫ژە پزیشکییە‬ ‫هۆکارێک بێت زانکۆ ەوە ناتوانن‪ ،‬نمرە رانی پزی‬ ‫خوێندکا‬ ‫ۆ ئەو کۆلی‬ ‫ی ئێستایان‬ ‫ت‪ ،‬بەهەر‬ ‫ی فــاروق‬ ‫دکار ب‬ ‫سیاسەتە‬ ‫شکی‬ ‫دەکا نیوەو ب ـەم‬ ‫ەر ژمارەیەک خوێن شێوەیە شــاری پزی حەوانەوەی‬ ‫رێـن‪ .‬بەم‬ ‫بۆ چارەس‬ ‫ۆ‬ ‫نەیانتوا وتۆ بکەن‪.‬‬ ‫وەربـگــیـ‬ ‫س‬ ‫ەنها شوێنێک بێت ب بنچینەیەک‬ ‫ر‬ ‫و‬ ‫کارێکی ئە‬ ‫ق‬ ‫ی‬ ‫خۆش‬ ‫ەتی‌‬ ‫ت‬ ‫ت ببێت بە‬ ‫سااڵنە بەهەزاران نە ن سەرەڕای ماندووی ر‪ ،‬لەوە دەردەچێت کان‌و دەکرێ‬ ‫پزیشکیی‌و‬ ‫رەوە دەکە‬ ‫دە‬ ‫رەیەکی زۆ‬ ‫تنی کەرتی‬ ‫ی دە‬ ‫نەخۆشە دەوڵەمەن ن‌و پێشخس‬ ‫جکردنی پا‬ ‫چاکبوونەوە‬ ‫ۆ چاککرد‬ ‫ر‬ ‫روو لەواڵتان ستەیی‌و خە‬ ‫ب‬ ‫تەنانەت‬ ‫شانە بەبێ‬ ‫نیی‌و‌ جە‬ ‫کوردستان‪.‬‬ ‫دەروو بەرچاو لـەو نەخۆ کبوونەوە زۆربەیجار ەندروستیی‬ ‫ت‬ ‫سەی چا‬ ‫بەشێکی‬ ‫ەبەر نابێت‪.‬‬ ‫ەڕێنەوە‪ ،‬چونکە پرۆ سەفەر دەست‬ ‫دەگ‬ ‫ژخایەنەو بە‬ ‫سەیەکی درێ‬ ‫پرۆ‬


‫ژماره (‪ ،)28‬ئایاری ‪ 2014‬نرخ (‪ )2000‬دینار‬

‫‪Lvinscience‬‬

‫‪www.lvinpress.com‬‬

‫وەرزی جارێک کۆمپانیای لڤین‌ ده‌ریده‌کات‬ ‫سێبەری مەرگ بەسەر‬ ‫عەرەبستانی سعودیەوە‬

‫‌خاوه‌نی ئیمتیاز‪ :‬کۆمپانیای لڤین بۆ چاپ‌و باڵوکردنه‌وه‌‬

‫زیرەکترین کەسی جیهان‬ ‫ئەو مادانەی زیانیان‬ ‫بۆ زیرەکی منداڵ هەیە‬

‫ئایا ئەو کچانەی‬ ‫کەم دەخۆن؛ نەخۆشن؟‬

‫کەس ناتوانێت خۆی‬ ‫لەقەرەی ئانیشتاین بدات!‬

‫رەکانی پەڵەی پێست‬ ‫جۆ‬ ‫هۆکارو چارەسەر‬

‫ئایا چیرۆکی سەفەری مرۆڤ بۆ سەر مانگ راستیی بوو؟‬ ‫عیسا مەسیح ژنی هەبووە؟! پیرترین باڵندەی جیهان‬

‫شاکاری نوێی ماکالرین کەوتەبازاڕەوە‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫‌سه‌رنووسه‌ر‌‪ :‬حسێن حسێنی‬ ‫‌به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری‪ :‬شێرکۆ خانزادی‬

‫ناونیشان‪ :‬نووسینگه‌ی سه‌ره‌کی‪.‬‬ ‫کوردستان‪ .‬سلێمانی‪ .‬گه‌ڕه‌کی عه‌لی ناجی‬ ‫سه‌روو نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی ناجی‬ ‫چاپخانه‌ی کاکۆن چاپیدەکات‬ ‫کۆمپانیای بالڤ پەیک باڵویده‌کاته‌و ‌ه‬

‫‪Tel: 07701991949‬‬ ‫‪www.lvinpress.com‬‬ ‫‪zanstinwe@yahoo.com‬‬

‫‪19 14‬‬ ‫‪42 36‬‬

‫‪nce‬‬

‫‪lvinscie‬‬

‫‪k.com/‬‬

‫‪ceboo‬‬

‫‪www.fa‬‬


4

No.28, May 2014


‫‪5‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫ئەو کچانەی‬ ‫نان ناخۆن!‬ ‫ئامادەکردنی‪ :‬زانستی نوێ‬

‫دایک‌و باوک زۆربەی جار دەڵێن نان خواردنی منداڵەکانیان وەک مەیدانی جەنگ‬ ‫وایەو جەنگەکە لەسەر ئەوەیە چەنێک لەخواردنەکە بخورێت‪.‬‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫‪6‬‬

‫فیلیپا راکسبی‬ ‫(جــیــن) ژنــێــکــی خەڵکی‬ ‫بــەریــتــانــیــایــەو ئـــەو رۆژانــــەی‬ ‫بەبیردێتەوە کچەکەی بەهۆی‬ ‫نەخۆشی ئوتورکسی(نەبوونی‬ ‫ح ــەزی خــــواردن‌و تێکچوونی‬ ‫دەرونـــی لەکاتی نانخواردندا‪،‬‬ ‫ژیانی لێ تێکچوو بوو‪.‬‬ ‫ئەو لەیادەوەری ئەو رۆژانەدا‬ ‫دەڵێت‪ ":‬ئیتر دەستم لەهەموو‬ ‫شتێک بەردا‪ ،‬دەبوایەت کارەکەم‬ ‫بەجێبهێڵم‪ ،‬نەمدەتوانی کاربکەم‬ ‫چونکە نیگەرانی تەندروستیی‬ ‫کچەکەم بووم‪".‬‬ ‫تــا پــێــش ئـــەوە بــۆ م ــاوەی‬ ‫چــەنــدیــن مــانــگ هەوڵییدابوو‬ ‫کچەکەی (لــی لــی) هانبدات‬ ‫خـــۆراک بــخــوات‪ .‬وات ــە لەو‬ ‫کـــاتـــەوەی (لـــی لــی)بــەهــۆی‬ ‫بەشداری کردن لەخولی دەنسی‬ ‫قوتابخانەکەی بــڕیــاریــیــدا لەڕ‬ ‫ببێت‌و تۆزێک دواتر هەموو ئەو‬ ‫خوراکانەی هەڵگری هیدراتی‬ ‫کاربۆن‌و چەوریی بوو‪ ،‬لەڕژێمی‬ ‫خواردنەکەی الببات‪.‬‬ ‫ئــەو دەڵــێــت‪ :‬من هەوڵمدا‬ ‫تاوەکو خۆراکی بدەمێ بەاڵم‬ ‫کارێکی زۆر قورس بوو‪ .‬داوای‬ ‫یارمەتییم لەپزیشکان‌و پسپۆڕان‬ ‫ک ــرد‌و زۆر هــەوڵــمــدا پیش بە‬ ‫لەڕبوونی بگرم‪.‬‬ ‫ل ــەک ــۆت ــای ــی ــدا (لــــی لــی)‬ ‫لەبەشی کێشە خۆراکییەکانی‬ ‫نەخۆشخانەی مندااڵنی بیرمنگام‬ ‫خەوێندرا‌و بۆ مــاوەی هەشت‬ ‫مانگ لەو شوێنە مایەوە‪.‬‬ ‫‌‌‌‌‬ ‫(جـــــــیـــــــن) رۆژێــــــکــــــی‬ ‫بیردەکەوێتەوە‪ ،‬کە لەو رۆژەدا‬ ‫هەستیدەکرد بەتەواوەتی ئاسودە‬ ‫بووە‪ ،‬ئەو رۆژەی‪ ،‬کە (لی لی)‬ ‫بەجانتایەک پڕ لەجلی نوێ برد بۆ‬ ‫نەخۆش خانە؛ ئەو دەڵێت (لی‬ ‫لی) تۆزێک سەری سووڕمابوو‪،‬‬ ‫بــەاڵم تەنها شتێک جین دڵنیا‬ ‫بوو‪ ،‬ئەوە بوو دەبێت کەسێک‬ ‫چاودێری بکات‪ .‬ئەو دەبوایەت‬

‫نەخۆشخانەیەک لەبەریتانیا‪ ،‬کە کار لەسەر ئەو نەخۆشانە دەکات کەم دەخۆن‪.‬‬ ‫تاوەکو گەیشتن بەنەخۆشخانە‬ ‫(‪ )٤٥‬خولەک شۆفیری بکات‪،‬‬ ‫بــەاڵم نەخۆشخانەی بیرمنگام‬ ‫چارەسازی ئەوو کچەکەی بوو‪.‬‬ ‫(دان ئــــومــــارا) یــەکــێــک‬ ‫لەپەرەستارانی بەشی تێکچوونی‬ ‫خــۆراکــیــی لــەنــەخــۆشــخــانــەکــە‬ ‫دەلێت؛ کاتێک ئەوان هاتن بۆ‬ ‫ئێرە بــارودۆخــیــان زۆر خراپ‬ ‫بوو؛ پێیانم وت دەبێت شتێک‬ ‫بەخێرایی بگۆڕێت‪.‬‬ ‫ئامانجی کۆتایی یارمەتیدانی‬ ‫نەخۆشەکانە بۆ ئــەوەی بگەن‬ ‫بەکیشێکی تەندروست‌و هاندانیان‬ ‫بۆ خوی خواردنی باش‪ .‬گرنگتر‬ ‫لەهەموو ئەمانە چاوڕێ دەکرێت‬ ‫دای ـک‌و بــاوک رۆڵــی سەرەکیی‬ ‫رۆڵەکانیاندا‬ ‫لەچاکبوونەوەی‬ ‫بگێڕن‪.‬‬ ‫دایـک‌و باوک زۆربــەی جار‬ ‫دەڵێن نان خواردنی منداڵەکانیان‬ ‫وەک مــەیــدانــی جــەنــگ وایــەو‬ ‫جەنگەکە لەسەر ئەوەیە چەنێک‬ ‫لەخواردنەکە بخورێت‪ .‬بەاڵم‬ ‫لــەیــەکــەیــەکــی نــەخــۆشــخــانــەی‬ ‫مــنــدااڵنــی بیرمەنگام کــە کار‬ ‫لــەســەر ئــەم ج ــۆرە لەنەخۆش‬ ‫دەکات‪ ،‬بەئامادەبوون‌و کەسانی‬ ‫بــەئــەزمــوون خشتەیەکی کاتیی‬ ‫دیاریکراو بەنەخۆشە الوەکــان‬ ‫دەدەرێــــت‌و چـــاوەرێ دەکرێت‬

‫بەپێی ئــەو خشتە‌و لــەمــاوەی‬ ‫رۆژێکدا خۆراکی جۆربەجۆریان‬ ‫پێبدرێت‪.‬‬ ‫(لــــی لــــی) لــــەو مــــاوەی‬ ‫لەنەخۆشخانە بــوو‪ ،‬لەبەرچاو‬ ‫کـــارمـــەنـــدەکـــانـــدا خ ــۆراک ــی‬ ‫دەخ ــوارد‪ ،‬بــەاڵم کاتیک دایکی‬ ‫بۆ چاوپێکەوتنی دەچــوو‪ ،‬نانی‬ ‫نــەدەخــواردو دایکی بەوهۆکارە‬ ‫نائاسوودە بــوو‪ .‬ئەو دەلێت‪":‬‬ ‫ه ــەش ــت م ــان ــگ دوای هــەر‬ ‫چاوپێکەوتنێکم لەگەڵ (لی لی)‬ ‫لەناو ئوتۆمبیلەکەمدا دەگریام‪".‬‬ ‫بەنزیکەیی هــەر لەهەمان‬ ‫کاتدا لەبنەماڵەیەکیتردا لەشاری‬ ‫یــورکــشــایــر بەریتانیا کچێکی‬ ‫الویتر هەر بەو رادەیە خەریکی‬ ‫لەدەستدانی کێشی خۆی بوو‪.‬‬ ‫(کەتی) سەرتا بەشێوەی رێک‌و‬ ‫پــێــک دەچـــــوو مــەلــە بــکــات‌و‬ ‫لەدواییدا بۆ ماوەیەکی دووردرێژ‬ ‫لەژورەکەییدا وەرزشــی دەکــرد‪،‬‬ ‫ت ــاوەک ــو (دەیــڤــیــد)و (لــویــیــز)‬ ‫دایک‌و باوکی (کەتی) تێگەیشتن‬ ‫کچەکەیان لەنانخواردن خۆی‬ ‫ت تەنانەت بیسکیوێتێش‬ ‫دەپارێزێ ‌‬ ‫ناخوات‪( .‬کەتی) تەنها نۆ ساڵی‬ ‫بــوو‪ ،‬دایــک‌و باوکی بۆماوەی‬ ‫چــەنــدیــن مــانــگ هــەوڵــیــانــدا‬ ‫لەپزیشکەکەیان بگەینن کچەکەیان‬ ‫کێشەی جیدی هەیە‪.‬‬

‫لــویــیــز دەڵ ــێ ــت‪ ":‬پزیشکە‬ ‫گشتییەکە داوای لێکردین‬ ‫ئ ــارام بین‌و دەیــگــوت (کەتی)‬ ‫چــاکــدەبــێــتــەوە‪ .‬ب ــەاڵم خۆمان‬ ‫ئــەومــان بــرد بــۆ نەخۆشخانە‬ ‫گــەڕەکــەکــەو سێ هەفتە لەوێ‬ ‫مایەوە‪ .‬کێشی کەتی گەیشتبوو‬ ‫بە (‪ )٢١‬کیلۆگرام‌‪.‬‬ ‫کـــــاتـــــێـــــک (کــــــەتــــــی)‬ ‫ل ــەن ــەخ ــۆش ــخ ــان ــەوە بـــۆ مــاڵ‬ ‫گەڕایەوە‪ ،‬هەندێک کێشی زیاد‬ ‫بــبــوو‪ ،‬بـــەاڵم دایــــك‌و بــاوکــی‬ ‫دەیــانــزانــی‪ ،‬کــە بەشی قورسی‬ ‫کارەکە تازە دەستی پێکردووە‪.‬‬ ‫تیمی نەخۆشخانەکە نەیاندەتوانی‬ ‫لـــەمـــاڵـــەوە خ ــزم ــەت ــگ ــوزاری‬ ‫پێشکەشی منداڵەکە بکەن هەر‬ ‫بۆیە تەنها بــەربــژاری بــەردەم‬ ‫بنەماڵەکەی (کەتی) ئــەوە بوو‬ ‫جێگەیەک لەناو نەخۆشخانەکەدا‬ ‫ب ــۆ (کـــەتـــی) داب ــی ــن بــکــەن‪.‬‬ ‫(دەیڤید) دەڵێت نەماندەتوانی‬ ‫ئەو لەماڵەوەو لــەالی خۆمان‌و‬ ‫دوو براکەی رابگرین‪ .‬هەربۆیە‬ ‫لەبەشی تەندروستیی دەروونیی‬ ‫ن ــەخ ــۆش ــخ ــان ــەی بــیــرمــنــگــام‬ ‫قەرەویلەیەکی پێدرا‪.‬‬ ‫دای ـک‌و باوکی (کەتی) ئەو‬ ‫چــوار رۆژەی لەنەخۆشخانەدا‬ ‫خەوتبوو‪ ،‬بەقورسترین بەشی‬ ‫ژیانی خۆیانی دەزانن‪.‬‬


‫‪7‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫کیشەی کەم خۆراکی لەناو هەندێک لەکچانی مودێلیشدا لەئارادایە‪.‬‬ ‫لــویــیــز دەلـــێـــت؛" کۆتایی‬ ‫هەموو هەفتەیەک بۆ چاوپێکەوتن‬ ‫دەچــوویــنــە ئــەو شوێنە‪ ،‬بــەاڵم‬ ‫کاتێک دەگەڕاینەوە زۆر ناخۆش‬ ‫بـــوو‪ ،‬دەب ــوای ــەت بەپەرێشانی‬ ‫ئەو شوێنەمان بەجێ هێشتبا‪.‬‬ ‫لەڕۆژەکانی کۆتاییدا بەڕادەیەک‬ ‫دڵ تەنگ بووین‪ ،‬کە بەرپرسانی‬ ‫نەخۆشخانە وتــیــان پێویستە‬ ‫کچەکەمان بۆ ماڵەوە بگەڕێتەوە‪.‬‬ ‫ماڵەوە یان دەرەوە؟‬ ‫پــســپــۆڕان دەڵــێــن وادیــــارە‬ ‫ژمارەی ئەو مندااڵنەی تووشی‬ ‫کێشەی نەخواردن دەبنەوە روو‬ ‫لــەزیــادبــوونــە‪ ،‬بــەاڵم تێگەیشتن‬ ‫لەوەی چی ژمارەیەک لەخەڵک‬ ‫ئــێــســتــا ت ــووش ــی ئـــەو کێشەن‬ ‫مومکین نییە‪.‬‬ ‫چ ــارەس ــەرک ــردن لــەمــاڵــەوە‬ ‫وەک هــەنــگــاوی یــەکــەم باشە‬ ‫بەاڵم هەموو کەسێک بەم شێوە‬ ‫چارەسەر ناکرێت‪ .‬لەناو هەر‬ ‫(‪ )١٠٠‬ه ــەزار منداڵی تەمەن‬ ‫لەنێوان (‪ )١٤-١٠‬ساڵ (‪)٤٠‬‬ ‫مــنــداڵ بــەشــێــوەیــەک کێشەی‬ ‫خــۆراکــیــان هــەیــە‪ .‬یـــان زۆر‬

‫دەخۆن یان کەم دەخۆن‪ .‬لەناو‬ ‫ئەمانەشدا پێویستە (‪)%١٥-٥‬‬ ‫لەنەخۆشخانەدا بمێننەوە‪.‬‬ ‫ل ــەه ــەم ــان ــک ــات ــدا هــێــشــتــا‬ ‫چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ ئەم‬ ‫نەخۆشانە نەدۆزراوەتەوە‪.‬‬ ‫لەفەی سێ گۆشە‬ ‫لــــەدوای خــولــی چــارەســەر‬ ‫ئێستا هەم (لی لی)‌و هەم (کە‬ ‫تی) کێشیان بەرزبووەتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هــەردووکــیــان هێشتا پابەندن‬ ‫بەهەندێک خواردنی تایبەتەوە‪.‬‬ ‫(کـــەتـــی) هــیــچ خــۆراکــێــکــی‬ ‫ســــوورەوەکــــراو نــاخــوا‪ ،‬جگە‬ ‫لەوانەی کالۆرییان کەمە‪ .‬ئەو‬ ‫رێــک دەزانــێــت چی خۆراکێک‬ ‫کــالــۆری کەمە یــان زۆرە‪ ،‬ئەو‬ ‫تەنها خــواردنــی کەمتر چــەور‌و‬ ‫ئــەو بیسکیوتانە دەخـــوات کە‬ ‫بەرواڵەت تەندروستن‪.‬‬ ‫(لی لی) ئێستا بۆ کێشەکەی‬ ‫خۆی گەڕاوەتەوە‪ ،‬بەاڵم نایەوێت‬ ‫کاتێک نــانــدەخــوات کەسیتری‬ ‫لــەگــەڵــدا بێت‪ .‬ئــەو هــەروەهــا‬ ‫حەزی لێیە لەهەفتەیەک لەوەو‬ ‫پێشەوە بەرنامەی خواردنەکەی‬

‫دابنێت‪ .‬ئەو ئێستا دوای هەشت‬ ‫مانگ مــانــەوە لەنەخۆشخانەو‬ ‫هەڵس‌و کەوت لەگەڵ مندااڵنی‬ ‫کــەم خــۆراک‪ ،‬حــەزی تایبەتیی‬ ‫لــــەال دروســـتـــبـــووە‪(.‬جـــیـــن)‬ ‫دەڵــیــت‪(":‬لــی لــی) بــەڕادەیــەک‬ ‫خووی بەخۆراکی نەخۆشخانەوە‬ ‫گرتووە‪ ،‬ئێستاش کاتێک لەفەی‬ ‫لــەمــاڵــەوە بــۆ دروســـت دەکــەم‬ ‫دەبێت سێ گۆشە بێت‪".‬‬ ‫دایــــک‌و بــاوکــی هــــەردوو‬ ‫کچەکە دەزانــن بۆ باشترکردنی‬ ‫بـــــارودۆخـــــی مــنــداڵــەکــەیــان‬

‫پێویستییان بەکاتە‌و ئەم پرۆسە‬ ‫لەوانەیە زۆر زیاتر لەوەی بیری‬ ‫لــێــدەکــەنــەوە درێـــژە بکێشێت‪.‬‬ ‫بەڵم لەهەمانکاتدا بڕوایان هەیە‬ ‫رۆژێک منداڵەکانیان بەتەواوەتی‬ ‫چاک دەبنەوە‪".‬‬ ‫پزیشکەکان بڕوایان وایە ئەم‬ ‫کێشە لەمندااڵندا زۆر خێراتر‬ ‫لــەکــەســانــی گــــەورە چــارەســەر‬ ‫دەکرێت‪ ،‬بەتایبەتی ئەگەر لەالیەن‬ ‫پزیشکانی گشتیی‌و مامۆستایانی‬ ‫قــوتــابــخــانــەوە زوو هەستی‬ ‫پێبکرێت‪.‬‬


8

No.28, May 2014


‫‪9‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫جۆرەکانی پەڵەی پێست‌و‬

‫شێوازی چارەسەرکردنیان‬ ‫ئامادەکردنی‪ :‬زانستی نوێ‬

‫پێستی مرۆڤ بەتایبەتی لەناوچەی دەست‌و روخسار یەکێکە لەئەندامەگرنگەکانی لەش‪ ،‬کە زۆر هەستیارەو هەم‬ ‫لەناوەو هەم لەدەرەوە لەوانەیە زیانی پێبگات‪.‬‬

‫کـــێـــشـــە دەمــــــاریــــــی‌و‬ ‫دەروونـــیـــیـــەکـــان‪ ،‬خــــۆراک‪،‬‬ ‫نــەخــۆشــیــیــە هــەنــاویــیــەکــان‬ ‫بــەتــایــبــەت نەخۆشییەکانی‬ ‫کۆئەندامی هەرس‪ ،‬روناکیی‬ ‫راستەوخۆی خــۆر‪ ،‬سەرما‌و‬ ‫گــەرمــای هــەوا‪ ،‬سکــــپڕی‌و‬ ‫پــــیــــری‪ ،‬کــاریــگــــــــــــــەری‬ ‫راســـــتـــــەوخـــــۆی لـــەســـەر‬ ‫گــۆڕانــی رەنــگــی پێســـــت‌و‬ ‫دروســـتـــکـــردنـــی زیــپــکــەو‬ ‫دەرکەوتنی پەڵە لەپانتایی‌و‬ ‫رەنــگــی جـــۆراجـــۆر لــەســەر‬ ‫رووی پێست هەیە‪.‬‬ ‫جۆرەکانی پەڵەو چۆنیەتی‬ ‫چارەسەرکردنیان‬ ‫پ ــەڵ ــەی پــێــســت بریتییە‬ ‫لــەشــڵــی‪ ،‬خـــاڵ‪ ،‬یــان پــەڵــەی‬

‫تــاریــکــتــر لــەپــێـــــــــــســت‪ ،‬کە‬ ‫بەگشتیی بەســـێ رەنــگــی‬ ‫قاوەیی روون‌‪ ،‬یان تاریکترو‬ ‫مــەیــلــەو بــۆر لــەســەر پێست‬ ‫دروست دەبن‪.‬‬ ‫زۆرت ــری ــن ــی پــەلـــــــــــەکــان‬ ‫بــەهــۆی روناکیـــی خــۆرو‬ ‫لـــەســـەر روخــــســــارو مــل‌و‬ ‫قــۆڵ‌و ســەر دەســت دروســت‬ ‫دەبـــن‪ .‬پــەڵــە جــۆری زۆری‬ ‫هەیـــە وەکــو خــاڵ‪ ،‬نیشانە‪،‬‬ ‫پــــەڵــــەی ســـکـــپـــڕی‌و پــەڵــە‬ ‫بەهۆی هەتاوو پەڵە بەهۆی‬ ‫نــەخــۆشــیــیــەکــانــی پــێــســتــەوە‪،‬‬ ‫پەڵەکانــــی پیری‌و هەندێک‬ ‫پــەڵــەش بــەهــۆی نــەخــۆشــی‬ ‫شێرپەنجەوە دروســتــدەبــن‪.‬‬ ‫زۆربـــــەی شــێــرپــەنــجــەکــانــی‬ ‫پێست لەسەرەتاوە وەک پەڵە‬ ‫دەردەکەون‪.‬‬

‫شڵی چییە؟‬ ‫شڵی (‪)Freckles‬‬ ‫بریتییە لــەپــەڵــەی بچووکی‬ ‫یــــەک تـــاوەکـــو ســـێ میلی‬ ‫مــەتــری‪ ،‬لــەشــێــوەی بازنەیی‬ ‫یــان هیلکەیی‪ ،‬یــان تەنانەت‬ ‫بەشێوەی نادیار‪ ،‬کە لەشێوەی‬ ‫قاوەیی روون‌و تاریک لەسەر‬ ‫پێست دروست دەبن‪.‬‬ ‫بەگشتیی ئــەو شوێنانەی‬ ‫خۆر لێی دەدا‪ ،‬وەک روخسارو‬ ‫ســەردەســت ئــەگــەری ئــەوەی‬ ‫هەیە شڵــــی تێدا دروســت‬ ‫ببێت‪ ،‬لــەهــەمــوو تەمەنێکدا‬ ‫دروســـــــت دەبــــێــــت بــــەاڵم‬ ‫زۆرتـــر لەتەمەنی منداڵیی‌و‬ ‫هــــەرزەکــــاریــــیــــدا‪ ،‬لــەســەر‬ ‫لــەشــی ئــەوانــەی پێســــتیان‬ ‫روونــــە‌و قــژیــان کــاڵــە زیاتر‬ ‫دەردەکەوێت‪.‬‬

‫لـــــــــــەوەرزی بــــەهــــارو‬ ‫هاوینیشدا شڵی دەردەکەوێت‪،‬‬ ‫یــان ئــەگــەر کــەســەکــە پێشتر‬ ‫تـــووشـــی ب ــووب ــێ ــت زیــاتــر‬ ‫دەبێت‌و لەمانگەکانی زستاندا‬ ‫لـــەنـــاو دەچـــێـــت‌و روونــتــر‬ ‫دەبێتەوە‪ .‬شڵ بوونی پێست‬ ‫بەهۆی چــاالک بوونی خانە‬ ‫رەنگدانەییەکانی پێست کاتێک‬ ‫روناکیی خۆر لێی دەکەوێت‬ ‫دروس ــت دەبــێــت‪ ،‬هــەر بۆیە‬ ‫ئەو کەسانەی ئامادەیی شڵ‬ ‫بوونیان هەیە دەبێت خۆیان‬ ‫لەرووناکیی خــۆر بپارێزن‌و‬ ‫بـــەردەوام کرێمی دژەخــۆرو‬ ‫کـــاو بــەکــاربــهــێــنــن‪ .‬شڵی‬ ‫بەگشتیی چارەسەر ناکرێت‌و‬ ‫پێویستییان بەچارەسەر نییە‪،‬‬ ‫تەنها خۆپارێزی لەرووناکیی‬ ‫خــۆر بــۆ تەشەنە نەسەندنی‬ ‫پێویستە‪.‬‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫بەگشتی ئــەو کەسانەی‬ ‫بەهۆی شڵی پێستەوە ئــازار‬ ‫دەکــێــشــن‪ ،‬دەکــرێــت کرێمی‬ ‫رەنـــــگ بـــــەر‪ ،‬پـــی لــیــن ـگ‌و‬ ‫لــەیــزەر بەکار بهێنن‪ .‬بەاڵم‬ ‫لــەهــەرحــاڵــدا هــەر کــە خۆر‬ ‫لێیان بداتەوە دووبارە دروست‬ ‫دەبنەوە‪.‬‬ ‫پەڵەی پیریی‬ ‫زۆربــــەی ئــەو کەسانەی‬ ‫خــاوەنــی پێســــتی روونــن‪،‬‬ ‫کاتێک پــێ دەنــێــنــە تەمەنی‬ ‫نــزیــکــەی (‪ )٦٠‬ساڵیی یان‬ ‫ســەروتــر‪ ،‬هەندیـــک خاڵی‬ ‫قــاوەیــی بچـــــوک‌و گــەورە‬ ‫لــەســەر پشتی دەســـت‌و ئەو‬ ‫شوێنانەی خۆریان لێدەکەوێت‬ ‫دروست دەبێت‪ ،‬کە بەشێوەی‬ ‫زانــســتــیــی پــێــی دەگــوتــرێــت‬ ‫(‪)Lentigo Senile‬هەڵبەت‬ ‫ئـــەم پــەاڵنــە تــەنــهــا تــایــبــەت‬ ‫بـــەســـەردەمـــی پــیــری نیین‪،‬‬ ‫بەڵکو لەالوەکانیشدا بەهۆی‬ ‫خـــۆرســـوتـــانـــی تــــوونــــدەوە‬ ‫دروست دەبێت‪.‬‬ ‫سبوریک کراتوزیس‬ ‫لەتەمەنی بەرزدا هەندێک‬ ‫پەڵەییتریش دروســت دەبــن‪،‬‬ ‫کـــە تـــا رادەیـــــــەک زبــــرن‌و‬ ‫هەندێک جاریش قەبارەیان‬ ‫دەبــێــت بــەچــەنــد سانتـــی‬ ‫مــەت ـر‌و دەنـــگ یــان لەنێوان‬ ‫قاوەیی روون‌ تاوەکو تاریک‌و‬ ‫تەنانەت رەشــن‪ .‬بــەم جۆرە‬ ‫لەپەڵە دەگوتریت سبوریک‬ ‫کــــراتــــوزیــــس‪ ،‬ه ــەرچ ــەن ــد‬ ‫شێوەیەکی جوانیان نییە بەاڵم‬ ‫کێشەش دروست ناکەن‪.‬‬ ‫ئیکتنیک کراتوزیس‬ ‫جــۆرێــکــیــتــری پەڵــــەی‬ ‫پــێــســتــی نـــــاوی ئیکتنیک‬ ‫کــراتــوزیــســە‪ ،‬رەنــگــەکــەیــان‬ ‫قاوەیی کەمـــڕەنگ تاوەکــــو‬ ‫پــڕ رەنــگــەو لەهەنــــدێک‬

‫شوێنیشدا ســـورن‌و زبــرن‌و‬ ‫لەوانەیە ببن بەشێرپەنجەی‬ ‫پێست‪ .‬جۆرێک شێرپەنجەی‬ ‫پــێــســتــیــش هــەیــە لــەشــێــوەی‬ ‫پـــەڵـــەی قــــاوەیــــی لــەســەر‬ ‫پێست دەردەکــــەوێــــت‪ .‬بۆ‬ ‫جـــیـــاکـــردنـــەوەی پــەڵــەکــان‬ ‫لەیەکتری باشترە سەردانی‬ ‫پزیشکی پسپۆڕی ئەو بوارە‬ ‫بکرێت‪.‬‬ ‫هـــەنـــدێـــک لــەپــەڵــەکــان‬ ‫بــەئــاســانــی بــەلــەیــزەر لــەنــاو‬ ‫دەچـــــن‌و دوای چ ــارەس ــەر‬ ‫هــیــچ ئ ــاس ــەوارێ ــک لــەســەر‬ ‫پێست بەجێ ناهێڵن وەکــو‬ ‫شڵییەکان‪ ،‬پەلەکانی پیری‪،‬‬ ‫سبوریک کراتـــوزیس‌و‪....‬‬ ‫بـــەاڵم هــەنــدێــکــیــان کاتێک‬ ‫خۆریان لێبکەوێتەوە دووبارە‬ ‫دەگــــەڕنــــەوە وەکــــو شــڵــی‪.‬‬ ‫کــە هــۆکــارەکــەی لێکەوتنی‬ ‫دووبارەی تیشکی خۆرە‪ ،‬نەک‬ ‫کاریگەری کاتیی لەیزەر‪.‬‬ ‫باشییەکانی لــەیــزەر بۆ‬ ‫چارەسەر‪:‬‬ ‫‪-١‬بەخێرایی کاریگەری‬ ‫دادەنێت‪‌.‬‬ ‫‪-٢‬خـــێـــرا پــێــســت چــاک‬ ‫دەبێتەوە‪.‬‬ ‫‪-٣‬ه ــی ــچ ئــاســەوارێــــــــک‬ ‫لەسەر پێست نامێنێــــتەوە‌و‬ ‫جێگەی خاڵ‌و پەڵەکان دیار‬ ‫نامێنێت‪.‬‬ ‫بــەاڵم سەبارەت بەپەڵەی‬ ‫کـــاتـــی س ــک ــپ ــڕی‪ ،‬یــــــــــــــان‬ ‫ئــــەو پـــەاڵنـــەی بــەهـــــــــــۆی‬ ‫نەخۆشییەکان‪ ،‬یان سووتانی‬ ‫پێستەوە دروستبن‪ ،‬چارەسەر‬ ‫بـــەلـــەیـــزەر هــەنــدێــکـــــــــــجــار‬ ‫ئـــەنـــجـــامـــی زۆر بــــاش‌و‬ ‫هــەنــدێــکــجــاریــش ئەنجامی‬ ‫خراپی هەیە‪.‬‬ ‫کەوابوو باشتر وایــە لەم‬ ‫کاتەنەدا چــارەســەری لەیزەر‬ ‫بــەکــار نەهێنرێــــت‪ ،‬یــان‬ ‫تەنانەت بەحەزەرەوە ئەم کارە‬ ‫بکرێت‪.‬‬

‫‪10‬‬


‫‪11‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫‪36‬‬

‫ئەو ماددانەی زیانیان‬ ‫بۆ زیرەکیی منداڵ هەیە‬ ‫تــــوێــــژەرانــــی زانـــکـــۆی‬ ‫ه ــارڤ ــارد‪ ،‬فاکڵتی پزیشکی‬ ‫نیویۆرک‌و زانکۆی دانیمارک‬ ‫رایـ ــانـ ــگـ ــەیـ ــانـ ــد‪ :‬یــەکــێــک‬ ‫لەهۆکارەکانی دروستبوونی‬ ‫ئاستەنگ لــەگــەشــە سەندنی‬ ‫مندااڵندا‪ ،‬بەرزبوونەوەی رێژەی‬ ‫بەکارهێنانی م ــادە کیمیاییە‬ ‫پیشەسازییەکانە‪.‬‬ ‫راپ ــۆت ــی گ ــۆڤ ــاری تایم‬ ‫ت ــوێ ــژەران لیستێکی نوێیان‬ ‫لەماددە کیمیاییە جۆربەجۆرەکان‬ ‫باڵوکردوەتەوە‪ ،‬کە کاریگەریی‬ ‫نــەرێــنــیــیــان لــەســەر دەمــاغــی‬ ‫مندااڵن هەیە‪.‬‬ ‫تــــوێــــژەرانــــی فــاکــڵــتــی‬ ‫پزیشکی ه ــارڤ ــارد‪ ،‬فاکڵتی‬ ‫پزیشکی نیویۆرک‌و زانکۆی‬ ‫کــۆپــنــهــاگــن لــەدانــیــمــارک بە‬

‫باڵوکردنەوەی وتارێکی زانستیی‬ ‫رایانگەیاند‪ :‬یەکێک لەهۆکارەکانی‬ ‫کێشە لەگەشەی زێهنی مندااڵن‪،‬‬ ‫بەرزبوونەوەی رێژەی بەکارهێنانی‬ ‫ماددەی کیمیایی پیشەسازییە‪.‬‬ ‫تــوێــژەران لەساڵی (‪)٢٠٠٦‬دا‬ ‫ناوی پێنج مادەی کیمیایی ترسناکیان‬ ‫باڵوکردەوە‪ ،‬کە کاریگەری خراپ‬ ‫لەسەر دەماغی مندااڵن دادەنێن‪ .‬کە‬ ‫بریتی بوون لە قورقشم‪ ،‬میتل‌جیوەو‬ ‫بی فنیلەکانی پۆلی کۆلۆرینە(ناو‬ ‫تــرانــســفــۆرمــێــرە کــارەبــایــیــەکــان‌و‬ ‫مەکینەکان‌و بارگەگرە کارەباییەکان)و‬ ‫ئارسنیک( لەناو ماددەکانی پارێزەری‬ ‫دارو مێروکوژی ناو ئاو و خاک)و‬ ‫تۆلۆین( بەکارهێنراو لەناو بەنزین‌و‬ ‫تینەری رەنگ‌و چەرم)‪.‬‬ ‫بەرکەوتن لەگەڵ ئەم ماددەنەدا‬ ‫دەبێت بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگ‬

‫لەپرۆسە گەشەی دەماریی کۆرپەڵەو‬ ‫ئەنجامی الواز لەقوتابخانەو کێشە‬ ‫دەمــاریــیــەکــان‌و دابەزینی بەهرەی‬ ‫زیرەکیی(‪ )IQ‬لەمندااڵنی تەمەنی‬ ‫قوتابخانە‪ ،‬بەاڵم بەهۆی تاقیکردنەوە‬ ‫نوێیەکانی ئەم سااڵنەی دوایی (‪)٦‬‬ ‫ماددەیتر‪ ،‬کە پێشتر بەتەواوەتی بێ‬ ‫مەترسیبوون‪ ،‬چوونە نــاو لیستی‬ ‫ماددە مەترسییدارەکانەوە‪.‬‬ ‫یەکێک لەو مادە مەترسییدارانە‬ ‫بریتییە لــەفــلــۆر‪ ،‬کــە لەهەندێک‬ ‫واڵتاندا بۆ پێشگیری لەرزینی ددان‬ ‫دەکرێتە ناو ئاوی خواردنەوە‪.‬‬ ‫مــادە کیمیاییەکانیتر بریتیین‬ ‫لــە مــەنــگــەنــز‪ ،‬تــێــتــراکــلــۆراتــیــلــن‪،‬‬ ‫دی کلرۆدیفنیل تریکلرو ئیتان‪،‬‬ ‫کلرۆپریوس‌و پۆلی برۆمینە‪ ،‬دی‬ ‫فنیل ئیتەر‪ .‬بــەوتــەی تــوێــژەران‪،‬‬ ‫مەنگەنز دەبێت بەهۆی دابەزینی‬

‫نمرەی بیرکاریی‌و فلۆر دەبێت‬ ‫بەهۆی ئەوەی بەهرەی زیرەکیی‬ ‫مندااڵن حەوت نمرە داببەزێت‪.‬‬ ‫بــەرکــەوتــن لــەگــەڵ مــاددە‬ ‫شــیــکــەرەوەکــانــی وەک تینەر‬ ‫دەبێت بەهۆی کەمبوونەوەی‬ ‫کۆمەاڵیەتییەکانی‬ ‫پێوەندییە‬ ‫مـــنـــدااڵن‌و بـــەرزبـــوونـــەوەی‬ ‫رەفتاری تووندوتیژیی‪.‬‬ ‫تـــــوێـــــژەران دەڵـــێـــن‪:‬‬ ‫دامــــەزرانــــی رێــکــخــراوێــکــی‬ ‫نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر‬ ‫زیانی هەموو مادە کیمیاییەکان‬ ‫پێویستە‪ ،‬زیادبوونی ژمارەی ئەو‬ ‫ماددانەی کاریگەری ترسناکیان‬ ‫لەسەر دەماغی منداڵ هەیە‪،‬‬ ‫هــانــدەرە بــۆ ئـــەوەی خەلک‬ ‫ئ ــاگ ــاداری بەکارهێنانی ئەم‬ ‫ماددانە بن‪.‬‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫‪12‬‬

‫سەیبەری مەرگی کرونا‬ ‫لەسەر سعودیەی عەرەبی‬

‫ئامادەکردنی‪ :‬زانستی نوێ‬

‫وەزارەتی تەندروستیی عەرەبستان ئەمڕۆ لەڕاپۆرتێکدا رایگەیاند؛ تاوەکو ئێستا (‪ )٣٣٩‬کەس لەم واڵتەدا تووشی‬ ‫نەخۆشیی ڤایرۆسی کرونای کۆ ئەندامی هەناسە هاتوو ‌ن و(‪ )١٠٢‬کەس مردوون‪.‬‬


‫‪13‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫لەراپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی‬ ‫ئەم واڵتە ئاماژە بەباڵوبوونەوەی‬ ‫خــێــرای ئ ــەم نەخۆشییە کـــراوە‪،‬‬ ‫بەشێوەیەک بەردەوام ئەم نەخۆشییە‬ ‫قوربانی دەگرێت‌و تائێستا ژمارەکە‬ ‫بووە بە سەدان کەس‪.‬‬ ‫مەترسیی ئەم نەخۆشییە لەوەدایە‬ ‫هەموو ساڵێک زیاتر لەدوو میلیۆن‬ ‫کەس بۆ حەجکردن سەردانی ئەو‬ ‫واڵتە دەکەن‪.‬‬ ‫رێ ــک ــخ ــراوی تــەنــدروســتــیــی‬ ‫جیهانیی رۆژی (‪)٢٤‬ی مانگی ئاپریل‬ ‫بەباڵوکردنەوەی راگەیاندننامەیەک‬ ‫داوای لــەواڵتــانــی رۆژهــەاڵتــی‬ ‫نــاوەڕاســت کرد هەوڵی تــەواو بۆ‬ ‫کۆنتڕۆڵکردنی ئەم نەخۆشییە بدەن‪.‬‬ ‫ڤایرۆسی کرونا بنەماڵەیەکی‬ ‫گـــــەورەیـــــە لـــەڤـــایـــرۆســـەکـــان‬ ‫دەبـــــنـــــەهـــــۆی دەرکــــەوتــــنــــی‬ ‫ژمارەیەکی زۆر لەنەخۆشییەکان‪،‬‬ ‫لەسەرماخوردەییەکی سادەوە تاوەکو‬ ‫نەخۆشی ســارس‪ .‬ئــەم ڤایرۆسە‬ ‫لەهەمانکاتدا لەگیاندارانیشدا دەبێت‬ ‫بەهۆی نەخۆشیی‪.‬‬ ‫لەمانگی نیسانی (‪،)٢٠١٢‬‬ ‫لەتاقیگەدا‪ ،‬بوونی زیاد لە(‪)٣٠٠‬‬ ‫کەسی نەخۆشیان بەهۆی ڤایرۆسی‬ ‫کــرۆنــای نــەخــۆشــی کــۆئــەنــدامــی‬ ‫هەناسەی رۆژهــەاڵتــی ناوەڕاست‬ ‫(‪ )MERS-CoV‬پشتڕاستکردەوە‪.‬‬ ‫لەم ژمارە تائێستا نزیکەی (‪)١٠٠‬‬ ‫کەس مردوون‪.‬‬ ‫نەخۆشەکان خەڵکی واڵتانی‬ ‫کوێت‪ ،‬عەمان‪ ،‬قەتەر‪ ،‬عەرەبستانی‬ ‫سعودیی‌و میرنشینە یەکگرتووەکانی‬ ‫عەرەبیی‌و فەرەنسا‪ ،‬ئەڵمانیا‪ ،‬ئیتاڵیا‌و‬ ‫بەریتانیان‪.‬‬ ‫چــەنــد کەسێکێش لەتونس‪،‬‬ ‫میسرو مالزیی بینراون‪ .‬گومان‬ ‫دەکرێت ئەم نەخۆشییە تاڕادەیەکی‬ ‫زۆر وەرزیــی بێت‌و لەمانگەکانی‬ ‫ئــازار‌و نیساندا زۆرترین چاالکیی‬ ‫لەخۆی پیشانبدات‪.‬‬ ‫نەخۆشی (‪ )MERS‬لەنیوەی‬ ‫دووهــەمــی مانگی ئــــازارەوە زۆر‬ ‫ب ــاوب ــووەت ــەوەو گــومــانــدەکــرێــت‬ ‫ناخی ئــەم نەخۆشییە لەسعودیە‌و‬

‫میرنشینەکانی عەرەبی بێت‪.‬‬ ‫(‪)%٧٥‬ی نەخۆشە تــازەکــان‬ ‫ئــەم نەخۆشییەیان لەخەڵکی تر‬ ‫وەرگرتووەو لەناو لیستی ناوەکاندا‬ ‫کــارمــەنــدانــی نــەخــۆشــخــانــەو ئەو‬ ‫نەخۆشانەی سەردانی نەخۆشخانەیان‬ ‫کـــــردووە دەبــیــنــرێــن‪ .‬هــەربــۆیــە‬ ‫کــۆنــتــڕۆڵــکــردنــی ئ ــەم نەخۆشییە‬ ‫لەشوێنی گشتییدا زۆر گرنگە‪.‬‬ ‫ژمـــــارەیـــــەکـــــی بــــەرچــــاو‬ ‫لەنەخۆشەکان ئــەم نەخۆشییەیان‬ ‫لــەگــیــانــدارانــەوە وەرگـــرتـــووە‪.‬‬ ‫هەرچەند وشتر وەک سەرچاوەی‬ ‫سەرەکیی ئەم نەخۆشییە دەناسرێت‪،‬‬ ‫بــەاڵم هێشتا هــۆکــاری سەرەکی‬ ‫ڤــایــرۆســی(‪)MERS‬و رێگەکانی‬ ‫بەربەرکانێ لەگەڵییدا روون نییە‪.‬‬ ‫بــەســەرنــجــدان بــەزیــادبــوونــی‬ ‫بــاوبــوونــەوەی ئــەم نەخۆشییە‪،‬‬ ‫رێکخراوی تەندورستیی جیهانیی‬ ‫خەریکی هەڵسەنگاندنی رێــژەی‬ ‫مەترسییداربوونی ئەم نەخۆشییەن‪.‬‬

‫نیشانەکانی نەخۆشییەکە‬ ‫نــیــشــانــەکــانــی نەخۆشییەکە‬ ‫لــەســەرەتــاوە بریتییە لەکێشەی‬ ‫(هەناسەتوندیی)‪( ،‬ت ـا‌)‪( ،‬کۆکە)‌و‬ ‫کێشەی (کۆئەندامی هەرەس) وەکو‬ ‫ســکــچــوون‪ .‬لــەگــەڵ پێشکەوتنی‬ ‫نەخۆشییەکەدا کاریگەری خراپ‬ ‫ل ــەس ــەر گــورچــیــلــە دادەنـــێـــت‌و‬ ‫چڵککردنی خوێنی نەخۆشەکە‬ ‫دەبێت بەهۆی مردنی‪.‬‬ ‫رێگەکانی خۆپارێزی‬ ‫گرنگترین رێگە بۆ خۆپارێزی‬ ‫لــەهــەمــوو نــەخــۆشــیــیــەکــان‪ ،‬بــەم‬ ‫نــەخــۆشــیــیــەشــەوە بــەکــارهــێــنــانــی‬ ‫رێنماییەکانی تەندروستیی گشتییە‬ ‫بەتایبەتیی لەشوێنە گشتییەکان‌و‬ ‫نەخۆشخانەکاندا‪ ،‬چونکە نەخۆش‌و‬ ‫ڤــایــرۆس‌و خەڵکی ســاخ هەموو‬ ‫پێکەوە لەیەک شوێندا کۆدەبنەوەو‬ ‫هــەمــوویــان لــەگــەڵ ئــەنــدامــانــی‬ ‫بنەماڵەکانیاندا پێوەندییان هەیە‪،‬‬ ‫هــەربــۆیــە بەکارهێنانی رینماییە‬

‫تەندروستییەکان لەپاڵ قەرەنتینکردنی‬ ‫کــەســانــی گــومــانــاویــی گرنگترین‬ ‫هەنگاوی پێشگیرییە‪.‬‬ ‫گرنگترین رێگە گونجاوەکانی‬ ‫بــۆ بــەرگــرتــن لــەبــاوبــوونــەوەی‬ ‫زیــاتــری ســنــدرۆمــی کۆئەندامی‬ ‫خۆرهەاڵتی ناوەڕاست‪ ،‬خۆپارێزی‬ ‫لەشوێنی ژیانی گیاندارانی ماڵی؛‬ ‫بەتایبەتیی وشتر‪ ،‬هۆشیارکردنەوەی‬ ‫خــەڵــک بەتایبەتیی گەشتیاران‪،‬‬ ‫نــەخــواردنــەوەی شیری نەکواڵو‪،‬‬ ‫کواڵندن‌و پاکردن‌و شتنی هەموو‬ ‫ئەم میوانەی کەوتون لەپاشەڕۆی‬ ‫گــیــانــداران‪ ،‬شتنی دەســت دوای‬ ‫دەستدان لەئاژەاڵن‪ ،‬دوورکەوتنەوە‬ ‫لەئاژەڵی نەخۆش‪.‬‬ ‫بەپێی پێشنیاری رێکخراوی‬ ‫تەندروستیی جیهانیی بۆ پێشگیری‬ ‫لــەبــاوبــوونــەوەی ئــەم نەخۆشییە‪،‬‬ ‫هۆشیاری ئەو گەشتیارانەی سەردانی‬ ‫واڵتانی گوماناوی دەکەن لەهەموو‬ ‫شتێک گرنگترە‪.‬‬


14

No.28, May 2014


‫‪15‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫منداڵی باوکە پیرەکان‬ ‫تەمەنیان درێژترە!‬ ‫ئامادەکردنی‪ :‬زانستی نوێ‬ ‫فۆتۆگراف‪ :‬تابلۆی هونەرمەند (دومنيكو غرالندايو)‬

‫زانایان گەیشتوون بەو ئەنجامەی لەوانەیە منداڵی باوکانی پیر بەهۆی بەرزبوونەوەی مەترسیی بازدانی جینیتیکیی‪،‬‬ ‫لەچاو مندالی باوکی الو زۆر جوان نەبن بەاڵم تەمەنیان درێژتر دەبێت‪.‬‬

‫پێشتر وادەزانــــرا منداڵی‬ ‫باوکی پیر بەهۆی ئەگەری‬ ‫بازدانی جینیتیکییەوە تووشی‬ ‫نەخۆشیی لەجۆری ئوتیسم‪،‬‬ ‫کــێــشــەی دوو جــەمــســەری‪،‬‬ ‫بـــەهـــرەی زی ــرەک ــی ــی نـــزم‌و‬ ‫نــەخــۆشــی دێــوانــەیــی دەبــن؛‬ ‫بـــــەاڵم ئــێــســتــا تــــوێــــژەران‬ ‫گــەیــشــتــوون بــەو ئەنجامەی‬ ‫کاریگەری جینە بازدراوەکان‬ ‫زۆر زیــاتــرە لــەوەی تەسەور‬ ‫دەکــرا‌و تەنانەت کاریگەریی‬ ‫لـــەســـەر تـــەمـــەن‌و ســیــمــای‬ ‫کەسەکان هەیە‪.‬‬ ‫مارتین فیدەر‪ ،‬پرۆفیسۆری‬ ‫یـــاریـــدەدەری مـــرۆڤ ناسی‬ ‫زان ــک ــۆی ڤــیــیــەنــا دەڵــێــت‪":‬‬ ‫ئێمە تێگەیشتین پێوەندییەکی‬ ‫پێچەوانەی واتـــادار لەنێوان‬ ‫تەمەنی باوک‌و سیماو جوانی‬ ‫منداڵدا هەیە‪ ،‬ئەم کاریگەرییە‬ ‫زۆر هەستپێکراوە‪ .‬کەسێک‬ ‫لەکاتی لــەدایــبــوونــدا باوکی‬

‫تەنها (‪ )٢٢‬ساڵ تەمەنی بوو‬ ‫(‪ )%١٠-٥‬جوانترە لەکەسێک‬ ‫لەکاتی لەدایکبووندا باوکی‬ ‫تەمەنی (‪)٤٠‬ساڵ بووەو ئەم‬ ‫جیاوازییە لەگەڵ هەڵکشانی‬ ‫تــەمــەنــی بــاوەکــەکــەدا زیاتر‬ ‫دەبێت‪.‬‬ ‫تـــوێـــژەران داوایـــــان لــەو‬ ‫بەشداربووانەی بە خۆبەخشانە‬ ‫بەشدارییان لەتاقیکردنەوەیەکدا‬ ‫ک ــردب ــوو‪ ،‬سەرنجڕاکێشی‌و‬ ‫جوانی (‪ )٨‬هەزار ژن‌و پیاو‬ ‫دیــاریــبــکــەن‪ .‬ئەنجامی ئەم‬ ‫توێژینەوە پیشانیدا ئەوانەی‬ ‫بــاوکــیــان پیرتر بــوو کەمتر‬ ‫سەرنجڕاکێش بــوون لەچاو‬ ‫ئەوانەی باوکیان گەنج بووە‪.‬‬ ‫هــەڵــبــەت ل ــەم تــوێــژیــنــەوەدا‬ ‫تــوێــژیــنــەوە لــەســەر تەمەنی‬ ‫دایک نەکرا‪ ،‬چونکە بۆ ئەمە‬ ‫هۆکارێکی گرنگ هەبوو‪.‬‬ ‫ژن کاتێک لەدایک دەبێت‬ ‫هەموو هێلکەکانی لەگەڵدایە‪،‬‬ ‫بەاڵم سپێرمی پیاو بــەردەوام‬

‫دروست دەبێت‪ .‬هەر جارێک‬ ‫سپێرم بەرهەم دێت‪ ،‬ئەگەری‬ ‫بــــازدان لــە دی ئــێــن ئەییدا‬ ‫هەیەو هەرچی تەمەنی باوک‬ ‫بــەرزتــر ببێتەوە‪ ،‬کاریگەری‬ ‫مادەژەهراوییەکان لەسەریان‬ ‫زۆرتــر دەبێت‌و هــەر ئەمەش‬ ‫ئەگەری بازدانی لە دی ئێن ئەی‬ ‫سپێرمەکەدا بەرزدەکاتەوە‪.‬‬ ‫توێژینەوەکانی جینیتیکی‬ ‫مــۆڵــکــیــولــی پــیــشــانــدەدات‪،‬‬ ‫سپێرمی پیاوانی پیر بازدانی‬ ‫جینیتیکییان زۆر زیــاتــرە‬ ‫لەسپێرمی پیاوانی الو‪.‬‬ ‫لەچڵ ساڵ لەوەو پیشەوە‬ ‫تاوەکو ئێستا تەمەنی زاوزێ‬ ‫هەم لەپیاوان‌و ژناندا بەردەوام‬ ‫بەرز دەبێتەوە‪ ،‬بەپێی ئامارەکان‬ ‫تێکڕای تەمەنی منداڵبوونی‬ ‫ژنــان بــۆ نزیکەی ســی ساڵ‬ ‫بەرزبووەتەوەو تەمەنی یەکەم‬ ‫منداڵ بوونیش بووە بە (‪)٢٨‬‬ ‫ساڵ‪ .‬تێکڕای تەمەنی باوکان‬ ‫لەئێستادا (‪)٣٢‬ســاڵ‌و شەش‬ ‫مــانــگــەو ئــەمــە لەکاتیکدایە‬

‫ژمـــارەیـــەکـــی زۆر بـــاوک‬ ‫لەتەمەنی (‪ )٥٠‬بۆ (‪)٦٠‬ساڵ‬ ‫هێشتا منداڵیان دەبێت‪.‬‬ ‫پسپۆڕان بڕوایان وایە‪ ،‬ئەم‬ ‫دۆزینەوانە بەواتای ئەوە نییە‪،‬‬ ‫کــە هــەمــوو منداڵیک کاتێک‬ ‫لــەبــاوکــی پیر لــەدایــک دەبــن‬ ‫حەتمەن دەبێت ناشیرین بێت‪،‬‬ ‫راستییەکەی ئــەوەیــە سیمای‬ ‫مندااڵن زۆرتــر بەندە لەسەر‬ ‫روخساری دایک‌و باوکییان‪.‬‬ ‫لی سمیت‪ ،‬پرۆفیسۆری‬ ‫زانکۆی ئیدینبۆرگ دەڵێت‪،‬‬ ‫منداڵی باوکی پیر زۆرجــار‬ ‫تەمەنیان درێــژتــرە‪ ،‬چونکە‬ ‫تــیــلــۆمــەری درێـــژتـــر لــەنــاو‬ ‫خانەکانیاندا هەیە‪ .‬تیلۆمەر بەو‬ ‫کاڵوە پارێزەرەی دەوترێت‪ ،‬کە‬ ‫لەکۆتایی کرۆمۆسۆمەکاندان‌و‬ ‫لــەتــێــکــچــوون دەیــپــارێــزن‪.‬‬ ‫ئـــەو دەلـــێـــت‪ ":‬تــیــلــۆمــەری‬ ‫درێژتر بەتەواوەتی گریدراوە‬ ‫بەتەمەنی دری ــژت ــرەوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫ئەوان دەتوانن لەگەڵ بازدانە‬ ‫جینیتیکییەکانیشدا‪ ،‬ببن بەهۆی‬ ‫تەمەنی درێژتر‪".‬‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫‪16‬‬

‫ئینجیلێکی کۆن دەڵێت‪:‬‬

‫عیسا مەسیح‬ ‫خێزانی هەبووە!‬


‫‪17‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫ئامادەکردنی‪ :‬زانستی نوێ‬

‫دوای دوو ساڵ توێژینەوە‪ ،‬هیچ بەڵگەیەک دەستنەکەوتووە بیسەلمێنێت ئەو پارچە‬ ‫پاپیرۆسە کۆنە‪ ،‬کە تێیدا دەگوترێت عیسا مەسیح خێزانی هەبووە‪ ،‬ناڕاستە‪.‬‬ ‫ئایا مەسیح هاوسەری هەبووە؟ پارچەیەک پاپیروس‪ ،‬کە لەوە دەچێت هی سەدەی‬ ‫هەشتمی زایینیی بێت‪ ،‬نوێترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عیسا مەسیح خێزانی هەبووە‪.‬‬ ‫ئەگەری ئەوە هەیە ئەمە بڕوای مەسیحییە سەرەتاییەکان بووبێت‪.‬‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫(‪)٢٠١٢‬دا‬ ‫لــــەســــاڵــــی‬ ‫لەکۆنفرانسێکدا لــەرۆم‪( ،‬کارێن‬ ‫کینگ) توێژەر لەفاکڵتی ئایینناسیی‬ ‫زانکۆی هارڤارد بوونی " ئینجیلی‬ ‫هاوسەری مەسیحیی" راگەیاند‪.‬‬ ‫ئەم تێکستە پارچەیەک پاپیرۆسە‬ ‫بــەزمــان‌و خــەتــی قیبتی(زمانی‬ ‫میسریی)‪ ،‬کــە شتێکی سەیری‬ ‫تێدابوو‪.‬‬ ‫لەناوەڕاستی ئەم پاپیرۆسەدا‬ ‫نووسرابوو‪ ":‬مەسیح بەوانی وت‪،‬‬ ‫هاوسەرکەی مــن‪ ...‬دەکرێت‬ ‫یەکێک بێت لەحوارییەکانم‪".‬‬ ‫(کینگ) سەرەتا ئەم پاپیرۆسەی‬ ‫دەگـــــەڕانـــــدەوە ب ــۆ ســــەددەی‬ ‫چوارەمی زایینی‌و ئەم دۆزینەوە‬ ‫گەنگەشەی زۆری لەسەر رۆلی‬ ‫ژن لەدروستبوونی مەسیحیەت‬ ‫دا هێنایە ئـــاراوە‪ .‬بەتایبەتیی‪،‬‬ ‫کە تەنها ماوەیەکی کــەم پێش‬ ‫ئەوە رۆمانی ناسراوی " نهێنی‬ ‫داڤــیــنــچــی" لــەنــووســیــنــی (دۆن‬ ‫براون) دەنگدانەوەی زۆری لەناو‬ ‫مەسیحییەکاندا دروست کردبوو‪.‬‬ ‫ئــەم قسەیە لەهەمانکاتدا‬ ‫گومانی لەالی هەندێک زانایانی‬ ‫ئــایــیــنــدار دروســتــکــرد‪ ،‬تــاوەکــو‬ ‫رادەیەک رایبگەینن‪ ،‬ئەم نووسینە‬ ‫ساختەیە‪ .‬ب ــەاڵم زنجیرەیەک‬ ‫راپــــــــۆرت‪ ،‬کـــە بــــەم دوای ــی ــە‬ ‫لەژوڕناڵی ئایینناسیی هارڤارد دا‬ ‫باڵو بووەتەوە‪ ،‬کۆمەڵێک شیکار‬ ‫بــۆ کیمیاو شــێــوەی نووسینی‬ ‫ئــەم تێکستە کـــراوە‪ .‬ئەنجامی‬ ‫ئەم توێژینەوانە دەڵێت حیبری‬ ‫ئــەم نووسینە گونجاوە لەگەڵ‬ ‫حیبرە زۆر کۆنەکان‌و شێوازی‬ ‫نووسینەکەش‪ ،‬شێوازێکی کۆنە‌و‬ ‫دەگەڕێتەوە بۆ سەددەکانی (‪)٨‬یان‬ ‫(‪ )٧‬زایینی‪ .‬کینگ الی وایە ئەم‬ ‫پایپرۆسە کۆپییەکی نوسراوێکی‬ ‫پێشتر بێت‪.‬‬ ‫کــیــنــگ دەلـــێـــت‪ ":‬هــەمــوو‬ ‫بەڵگەکان پیشاندەری ئەوەن ئەم‬ ‫بەرهەمە زۆر کۆنە‪ ،‬وەکو مێژوو‬ ‫زانێک ئەو پرسیارەم الدروست‬ ‫دەبێت‪ ،‬ئەمە واتای چییە؟"‬

‫ساختەکردنێکی زیرەکانە؟‬ ‫کینگ ئاماژە بەوە دەکات ئەم‬ ‫توێژینەوە نوێیانە هیچیان باسی‬ ‫ئەوە ناکەن‪ ،‬کە ئایا عیسا مەسیح‬ ‫ژنــی هــەبــووە‪ ،‬یــان نــا‪ .‬بــەاڵم‬ ‫هاوشێوەبوونی لەگەڵ ئینجیلە‬ ‫پاپیرۆسەکانیتردا لەسەددەکانی‬ ‫ســـــەرەتـــــای مــەســیــحــیــەت‪،‬‬ ‫پــیــشــانــدەرەی گەنگەشەیەکی‬ ‫دوورودرێـــژە لەسەر رۆلــی ژن‬ ‫لەکلێسەکاندا‪ .‬زانــایــان دەڵێن‬ ‫ناتوانین بیسەلمێنیین ئەم ئینجیلە‬ ‫ســاخــتــەیــەو هــیــچ بەڵگەیەکی‬ ‫زانــســتــیــی ب ــۆ ســاخــتــەبــوونــی‬ ‫لەبەردەستدا نییە‪.‬‬ ‫گومانەکان هێشتا بەردەوامە‪.‬‬ ‫لــەیــەکــێــک لــەوتــارەکــانــی ئــەم‬ ‫جــوڕنــاڵــەدا (لــیــڤــۆ دیــپــویــت)‬ ‫لەزانکۆی بڕوان دەڵێت‪ ،‬چەند‬ ‫هەڵەیەکی وێنەیی لەتێکستەکەدا‬ ‫هەیە‪ ،‬ئەو بەتەواوەتی دڵنیاییە‬ ‫کە ساختەیە‌و ساختەبوونەکەش‬ ‫بەزەقی دەبێنێت‪.‬‬ ‫بەگشتیی ئــەو بــڕوای وایە‬ ‫ئەم ئینجیلە کۆپییەکی ئینجیلی‬ ‫کۆنی تۆماس بێت‪ ،‬کە نزیکەی‬ ‫سەددەیەک لەوەو پێش لەمیسر‬ ‫دۆزرای ــەوە‪ .‬لەبەرامبەر ئەمەدا‬ ‫کینگ ئــەم گومانانە بــەرپــەرچ‬ ‫دەداتـــەوەو دەڵــێــت‪ ":‬هەڵەکان‬ ‫بــەهــۆی وەرگ ــێ ــڕان ــی هــەڵــەی‬ ‫(دیــپــویــت)ەوەیــە‪ .‬ســــەرەڕای‬ ‫ئـــــەوە‪ ،‬بــەپــێــی ئــارگــیــومــێــنــتــی‬ ‫ئ ــەو‪ ،‬نــووســراوی هــاوشــێــوەی‬ ‫ئینجیلی تۆماس لەو سەردەمەدا‬ ‫لەخۆرهەاڵتی دەریای ناوەڕاستدا‬ ‫بـــاو بــــووە‪ ،‬هـــەر بــۆیــە چەند‬ ‫وشەیەکی ئەو ئینجیلە لەناو ئەم‬ ‫تێکستەدا نیشانەی ساختەبوونی‬ ‫نییە‪".‬‬ ‫پاپیرۆسی کۆن‬ ‫هـــەنـــدێـــک گــەنــجــیــنــەی‬ ‫پــاپــیــرۆســی کــــۆن م ــاوەی ــەک‬ ‫لەوەوپێش لەهەندێک شوێنی‬ ‫میسردا دۆزرایـــــەوە‪ ،‬کــە لــەوە‬ ‫دەچـــێـــت ســــەرچــــاوەی ئــەم‬ ‫پاپیرۆسە بچووکە بێت‪ .‬ئەم‬

‫پاپیرۆسە نزیکەی (‪ )٨‬سانتی‬ ‫مــەتــر درێــــژی‌و نــزیــکــەی (‪)٤‬‬ ‫سانتی مەتر پانیی هەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ســــەرچــــاوەو ن ــووس ــەرەک ــەی‬ ‫هێشتا دیار نییە‪ .‬کینگ دەڵێت‬ ‫خـــاوەنـــەکـــەی ل ــەوان ــەی ــە ئــەم‬ ‫پاپیرۆسە پێشکەشی زانکۆی‬ ‫هــارڤــارد بــکــات‌و لــەداهــاتــوودا‬ ‫پیشانی هەمووان دەدرێت‪.‬‬ ‫گـــروپـــێـــکـــی کــیــمــیــاوی‬ ‫ب ــەس ــەرپ ــەرەش ــت ــی (جــوزێــف‬ ‫ئــازارلــی) لــەزانــکــۆی (‪)MIT‬‬ ‫لــەڕاپــۆرتــێــکــی ئــەم ژورنــاڵــەدا‬ ‫دەڵــیــن‪ ،‬تەمەنی ئــەم پاپیرۆسە‬ ‫لەگەڵ تەمەنی ئینجیلی پاپیرۆسی‬ ‫(یــوحــەنــا)دا یــەکــدەگــرێــتــەوە‪.‬‬ ‫ئــەم گروپە پشتیان بەشەبەنگ‬ ‫پێوێکی مایکرۆسکۆپی بەستووە‪،‬‬ ‫شەبەنگەکان پیشاندەدەن ئەم‬ ‫پارچە پاپیرۆسە بە بەراورد لەگەڵ‬ ‫ئینجیلە کۆنە لەبەردەستەکان‬ ‫کەمتر ئۆکساید بووە‪ ،‬هەر بۆیە‬ ‫هەوای کەمتر لێی داوە‪.‬‬ ‫هەر وەها (جیمز باردلی)‌و‬ ‫(ئالکسی هاگادورن ) لەزانکۆی‬ ‫کۆلۆمبیا‪ ،‬لێکۆڵینەوەیان لەسەر‬ ‫دانــە رەنگییەکانی حیبرەکەی‬ ‫کردووەو تێگەیشتوون حیبرەکەی‬ ‫هاوشێوەی دووکەڵی چرایە کە‬ ‫ئــەو کــات بــۆ نووسین بەکار‬ ‫دەهینرا‪.‬‬ ‫بــێــگــومــان زانــــایــــان هیچ‬ ‫بــەڵــگــەیــەکــیــان نــەدۆزیــوەتــەوە‬ ‫پیشانیبدات ئەم حیبرە لەسااڵنی‬ ‫نــزیــکــدا رژابــێــت بــەســەر ئــەم‬ ‫پــاپــیــرۆســەدا چونکە ئــەوکــات‬ ‫بــەدڵــنــیــایــیــەوە ل ــەگ ــەڵ بــەشــە‬ ‫تێکچووەکانییدا تێکەڵ دەبوو‪.‬‬ ‫لەهەمانکاتیشدا هیچ بەلگەیەکیان‬ ‫نەدۆزیوەتەوە پیشانیبدات دواتر‬ ‫وشــەی ژن بــەوشــەی هاوسەر‬ ‫گـــۆڕدرابـــێـــت‪ .‬دیــاریــکــردنــی‬ ‫مــــێــــژووەکــــەی بـــەکـــاربـــۆن‬ ‫پیشاندەدات ئەم پاپیرۆسە هی‬ ‫سااڵنی نێوان (‪ )٦٥٩‬بۆ (‪)٨٦٩‬‬ ‫زاینییە‪.‬‬ ‫پ ــس ــپ ــۆڕێ ــک ــی نــووســیــنــە‬

‫‪18‬‬

‫کــۆنــەکــان بــەنــاوی (مالکولم‬ ‫چوات) لەزانکۆی مەک کواری‬ ‫ئــوســتــورالــیــا دەڵــێــت شــێــوازی‬ ‫نووسینی ئەم تێکستە پیشاندەدات‬ ‫نــووســەرکــەی کەسێکی زۆر‬ ‫خوێنەوار نەبووە‪ .‬چونکە زۆر‬ ‫گرنگی بەڕێزمان نەداوە‪.‬‬ ‫چــوات دەلــێــت‪ ":‬من هیچ‬ ‫بــەڵــگــەیــەکــم نـــەدۆزیـــوەتـــەوە‬ ‫پیشانیبدات ئــەم تیکستە هی‬ ‫سەردەمی کۆن نییەو ساختەیە‪،‬‬ ‫هەرچەند ناشکرێت بەئاسانی‬ ‫بوترێت راستەقینەیە‪ .‬النیکەم‬ ‫دەکرێت بگوترێت بەڵگەیەکی‬ ‫ساختەی سادە نییە‪".‬‬ ‫رۆڵی ژن لەکلیسەدا‬ ‫لەسەردەمێکدا‪ ،‬کە ئایینیی‬ ‫مەسیحی زۆر الواز ب ــووە‪،‬‬ ‫ژنان گەورەترین پشتیوانی ئەم‬ ‫ئایینە بۆ پارێزگاری لەبەرامبەر‬ ‫رۆمــیــیــەکــانــدا بــــوون‪ .‬کینگ‬ ‫دەڵ ــێ ــت لـــەســـەرەتـــادا مــێــژوو‬ ‫نووسەکان لەسەر بــارودۆخــی‬ ‫ژنهێنانی مەسیح بێدەنگ بوون‪،‬‬ ‫لــەســەددەی دووهــەمــدایــە قسە‬ ‫لەسەر ئــەوە دەکرێت ئەو ژنی‬ ‫نهێناوە‪.‬‬ ‫ئـــەو دەل ــێ ــت ئـــەم پــارچــە‬ ‫پــاپــیــرۆســە تــێــکــســتــی کــۆنــتــر‬ ‫کۆپی کــراوە‪ ،‬کە لەوانەیە هی‬ ‫ســــەددەی چ ــوارەم ــی زایینیی‬ ‫بێت‪ ،‬کە پیشاندەری نیگەرانی‬ ‫مەسیحیەت لەسەر رۆڵی خێزان‬ ‫لەسەر کلیسە سەرەتاییەکانە‪،‬‬ ‫باوە لەو سەردەمەدا داواکــراوە‬ ‫لــەمــەســیــحــیــیــەکــان بــنــەمــاڵــەو‬ ‫بەرپرسیارەتییە کۆمەاڵیەتییەکان‬ ‫وەال بنێن‪.‬‬ ‫کینگ پشتڕاستی دەکاتەوە‪":‬‬ ‫ه ــی ــچ بـــەڵـــگـــەیـــەک ل ــەس ــەر‬ ‫ئ ــەوەی مەسیح ژنــی هێنابێت‬ ‫لـــەبـــەردەســـتـــدا نــیــیــە‪ ،‬بـــەاڵم‬ ‫مەسیحییە سەرەتاییەکان زۆر‬ ‫حــەزیــان لــێــبــووە وەاڵمـــی ئەم‬ ‫پرسیارە بزانن‪ ،‬کە ئایا دەبێت‬ ‫خێزان دروستبکەن‪ ،‬یان زگورد‬ ‫بمێننەوە‪".‬‬


‫‪19‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫شەڕی بێوێنەی نێوان تیمساح‌و مار‬ ‫لــەبــاکــوری کــویــنــزلــەنــد‪،‬‬ ‫لەئوستورالیا مــارێــک دوای‬ ‫زۆرانــبــازیــیــەکــی دوورودرێــــژ‬ ‫لەگەڵ تیمساحێکدا شکستییداو‬ ‫پێچایەوەو لەکۆتاییدا خواردی‪.‬‬ ‫بەپێی راپۆرتی بی بی سی‬ ‫روداوەکە لەدەریاچەی مۆندارا‪،‬‬ ‫لەنزیک کێوی ئیسا بەهۆی‬ ‫کامێرای یەکێک لەدانیشتوانی‬ ‫ن ــاوچ ــەک ــەوە ت ــۆم ــارک ــراوە‪،‬‬ ‫مارێکی(‪ )٣‬مەتری‪ ،‬کە گریمانە‬ ‫دەکرێت لەجۆری پایسۆن بێت‪،‬‬ ‫خــۆی لەتیمساحێک ئااڵندو‬

‫جەنگێکی کــوشــەنــدەیــان لــەنــاوە‬ ‫ئــاوەکــەدا دەستپێکرد‪ ،‬لەکۆتاییدا‬ ‫مارەکە تیمساحەکەی بەمردوویی‬ ‫لەئاو هێنایەدەرەوەو خواردی‪.‬‬ ‫نووسەرێکی خۆجێی بەناوی‬ ‫تیفانی کــۆرلــیــس ئــەم جەنگەی‬ ‫بینی‌و وێنەکانی تــۆمــارکــرد‪ ،‬ئەو‬ ‫دەڵــــێــــت‪":‬زۆر ســەرنــجــڕاکــێــش‬ ‫بــوو‪ ،‬ئیمە بینیمان مارێک لەگەڵ‬ ‫تیمساحێکدا شەڕ دەکــات‪ ،‬مارەکە‬ ‫بـــــەدەوری تــیــمــســاحــەکــەدا خــۆی‬ ‫لـــوولـــدەدا بــۆ ئــــەوەی جــووڵــەی‬ ‫لێببرێت‌و خۆی بەدەوری قاچەکانی‬

‫تیمساحەکەدا لوولدەکرد بۆ ئەوەی‬ ‫دەرنەچێ لەدەستی‪".‬‬ ‫"شەڕەکە لەناو ئاودا دەستیپێکرد‪،‬‬ ‫تیمساحەکە بۆ یەکجار هەوڵییدا‬ ‫ســەری لەئاوەکە بهێنێتە دەرەوە‌‪،‬‬ ‫بەاڵم مارەکە رێی دەیگوشی‪".‬‬ ‫ئــەو دەڵ ــی ــت‪":‬دوای ئــەوەی‬ ‫تیمساحەکە مــرد‪ ،‬مــارەکــە خۆی‬ ‫کـــردەوەو هــاتــەدەرەوە دەستیکرد‬ ‫بەخواردنی سەرەتا لەسەرەوە دەستی‬ ‫پێکرد‌و تا کۆتایی قوتییدا‪".‬‬ ‫خاتو کۆریلس دەڵێت‪)١٥( ،‬‬ ‫خولەک کاتی برد تاوەکو مارەکە‬

‫تیمساحەکەی قوتدا‪ ،‬مارەکە‬ ‫لــەدوایــیــدا زۆر تێر بــوو‪ ،‬ئەو‬ ‫دەڵێت‪":‬من نازانم لەدواییدا بۆ‬ ‫کوێ چــوو‪ ،‬ئێمە نەمانویست‬ ‫لەو شوێنەدا بمێنییەوە"‬ ‫کەسێکیتر بەناوی ئالیس‬ ‫رۆزێتال‪ ،‬روداوەکەی بینیوە‪ ،‬بە‬ ‫میدیایەکی خۆجێی دەڵێت‪":‬دوو‬ ‫بوونەوەر بۆ ماوەی (‪ )٥‬کاژێر‬ ‫شەڕیانکرد‌و لەکۆتاییدا هیچیان‬ ‫لەو شوێنە نەمان‪ ،‬ئەمە شتێک‬ ‫نییە هــەمــوو رۆژێـــک بتوانی‬ ‫بیبینیت‪".‬‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫پیرترین باڵندەی جیهان‬ ‫لەتەمی (‪ )٦٣‬ساڵییدا‬ ‫هێلکەی کرد‬

‫‪20‬‬


‫‪21‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫پیرترین‬ ‫ب‬ ‫ا‬ ‫ڵ‬ ‫ن‬ ‫د‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫ساڵی‬ ‫جیهان‪،‬‬ ‫فێ یدا هێڵک‬ ‫ە‬ ‫ل‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫ت‬ ‫ە‬ ‫ه‬ ‫م‬ ‫ە‬ ‫ە‬ ‫ڵ‬ ‫ن‬ ‫ن‬ ‫ه‬ ‫رەیوەرییدا لـەپـە ێنا‪ .‬ئەم هێڵکە ی (‪)٦٣‬‬ ‫یە‬ ‫نـا‬ ‫ل ـە‬ ‫دوورگ ـەی میدو گـەی گـیـانـدارا لەمانگی‬ ‫لـ‬ ‫نـ‬ ‫ی‬ ‫ەزەری ـای‬ ‫لەنێوان ه ـاوای ـ ی کێوی‬ ‫ه‬ ‫ێ‬ ‫م‬ ‫ن‬ ‫(‬ ‫‌ی‬ ‫هە‬ ‫‪ )Wisdom‬بەم ڵهات‪ .‬نــاوی و ژاپ ـۆن‬ ‫ا‬ ‫ئ‬ ‫ن‬ ‫ـ‬ ‫ە‬ ‫ای‬ ‫پ‬ ‫م باڵندە‬ ‫با سپۆرانی بوار با ژیرییە‪.‬‬ ‫ڵ‬ ‫ڵندە بۆر سپییە ندە ناس‬ ‫ی‬ ‫ی‬ ‫ب‬ ‫ڕ‬ ‫وا‬ ‫یان‬ ‫لە‬ ‫دەت‬ ‫وانێت (‪ )٣٥‬هێ هەموو ژیانی خ وایە ئەم‬ ‫لک‬ ‫ئەم‬ ‫ۆیی‬ ‫تو تائ دا تەنها‬ ‫کارەی بە باشتر ە هەڵبێنێ‬ ‫‌‬ ‫ێ‬ ‫ی‬ ‫س‬ ‫ن‬ ‫شێوەی مومکی تا ویزدم‬ ‫زا ویزدم لە‬ ‫س‬ ‫ا‬ ‫ڵ‬ ‫ی‬ ‫ن‬ ‫(‬ ‫ن‬ ‫ایانەوە نیشانەک ‪)١٩٥٦‬دا بەفەر کردووە‪.‬‬ ‫را‪،‬‬ ‫می‬ ‫نزی‬ ‫لەالیەن‬ ‫کەی (‪ )٥‬میلی لەو کات‬ ‫ە‬ ‫و‬ ‫ە‬ ‫ت‬ ‫ا‬ ‫ۆ‬ ‫وە‬ ‫ها‬ ‫وای ‌یو دوورتری ن کیلۆمەتر ل ـ کو ئێستا‬ ‫ش‬ ‫ە‬ ‫دە‬ ‫ت‬ ‫فڕیوە‪.‬‬ ‫ورب ـەری‬ ‫ئە وێژەرانی‬ ‫ر‬ ‫ی‬ ‫ک‬ ‫خ‬ ‫راو‬ ‫مری‬ ‫نم کا دەڵ ـێ ـن‪ ،‬ئ ـە ی ماس ‌ی‬ ‫و‬ ‫ژ‬ ‫ی‬ ‫ا‬ ‫ن‬ ‫وون‬ ‫م باڵندە پیرتری ی کێویی‬ ‫رێ ەی ناس‬ ‫را‬ ‫و‬ ‫ل‬ ‫ە‬ ‫ن‬ ‫م‬ ‫ێ‬ ‫ژووی‬ ‫کخراوەدا‬ ‫باڵندەی‬ ‫ی‬ ‫(‬ ‫ە‬ ‫‪٠‬‬ ‫و‬ ‫‪٩‬‬ ‫ل‬ ‫)‬ ‫ە‬ ‫م‬ ‫اوە‬ ‫ساڵ‬ ‫بەرد‬ ‫ی ئەم سی ساڵ ەی ئەم‬ ‫ەوام هێل‬ ‫ک‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫دا‬ ‫ە‬ ‫ناوە‪.‬‬ ‫وێنە‬ ‫ی دواییدا‬ ‫م ـی ـد کان وی ـ‬ ‫ز‬ ‫د‬ ‫‌‬ ‫م‬ ‫و‬ ‫و‬ ‫ج‬ ‫ئەم ی پ ـی ـش ـان ـدەدا وجکەکە‬ ‫ی‬ ‫ل‬ ‫ە‬ ‫د‬ ‫ریک‌او لەشوێنێ ت‪ ،‬لـەنـاوچـەیـە وورگەی‬ ‫ک‬ ‫ک‬ ‫لەبا‬ ‫لەنێوان تۆکیۆو لەخاکی‬ ‫کوری ز‬ ‫ە‬ ‫ر‬ ‫ی‬ ‫ا‬ ‫ی‬ ‫ه‬ ‫ێمن‪.‬‬ ‫هونولولو‬ ‫یـ هێشتا ر‬ ‫و‬ ‫و‬ ‫ن‬ ‫ن‬ ‫ی‬ ‫ی‬ ‫ان مـێ‪ ،‬لــەرۆژ ە رەگ ـە‬ ‫ز‬ ‫ی‬ ‫ئ‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫م باڵ‬ ‫هەڵ‬ ‫هاتووەو تەندرو چـوراەمـی مانگ ندە نێرە‬ ‫ستی‬ ‫ی ف‬ ‫جۆری ئالباترو یە گشتییەکەی با یربوەری‬ ‫س‬ ‫هەم‬ ‫شە‪.‬‬ ‫لیزان بە‬ ‫یە وو تەمەن‬ ‫ش‬ ‫ت‬ ‫ێ‬ ‫ە‬ ‫و‬ ‫ن‬ ‫ە‬ ‫ه‬ ‫ا‬ ‫ی‬ ‫ج‬ ‫ئا‬ ‫ک‬ ‫ن جار هێلکە دەک ووتێک پێکەوە دە سایی بۆ‬ ‫ژ‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫ازا‬ ‫نن ئایا ویزدمی ن‪ .‬هەرچەند هێ ‌نو ساڵی‬ ‫ش‬ ‫شت‬ ‫جو‬ ‫وتی هەبووە یان هەموو تەمەنی ا زانایان‬ ‫تە‬ ‫نا!‬ ‫ئالباترو‬ ‫نها یەک‬ ‫س‬ ‫ل‬ ‫ی‬ ‫زا‬ ‫ن‬ ‫لەدوور‬ ‫کاین‌او ک‬ ‫ا‬ ‫گ‬ ‫ی‬ ‫ە‬ ‫ک‬ ‫وا‬ ‫ا‬ ‫ی‬ ‫ن‬ ‫ی‬ ‫ی‬ ‫دە‬ ‫لەخاڵ‬ ‫ئواهو‬ ‫ب کەن‪ .‬شوێنی خ ی کیالویای ها لەکەرتی‬ ‫وای‬ ‫اک‬ ‫ۆرا‬ ‫کی ئەم باڵندانە ی هێلکە‬ ‫ل وریی ئە‬ ‫م‬ ‫ر‬ ‫ی‬ ‫ک‬ ‫ا‬ ‫وە‬ ‫ەنێ‬ ‫کە‬ ‫وان سێک بۆ پ کـو دوورگــەی نارەکانی‬ ‫ێن‬ ‫ئا‬ ‫دەف‬ ‫ڕ ‌نو هەرگیز نانی ج ساڵی تەمەنیا السکای‌ەو‬ ‫ن‬ ‫ش‬ ‫ئەو‬ ‫نە‬ ‫ب‬ ‫بڕوایەن ئەم باڵن وە‪ ،‬هەر بۆەیە زا ـەردەوام‬ ‫د‬ ‫دان‬ ‫نایا‬ ‫ەخەون‪.‬‬ ‫ە لەسەر زەریا لە ن لەسەر‬ ‫کات‬ ‫ئالبات‬ ‫ی فڕیندا‬ ‫زۆربە روس تەن‬ ‫ه‬ ‫ا‬ ‫س‬ ‫ا‬ ‫ڵ‬ ‫ی‬ ‫ی‬ ‫دوای ساڵەکە خەریک جارێک ه‬ ‫ێ‬ ‫ل‬ ‫ک‬ ‫ە‬ ‫د‬ ‫ە‬ ‫کا ‌‬ ‫ئەوە‬ ‫ی بە‬ ‫تو‬ ‫بەخێوکر ی چەند ساڵ ه خێوکردن‬ ‫ی‬ ‫د‬ ‫ە‬ ‫ب‬ ‫ێ‬ ‫ێل‬ ‫د‪،‬‬ ‫ت‪.‬‬ ‫دەست لەو ئەرک کەی کرد‬ ‫و‬ ‫ب‬ ‫ێ‬ ‫چ‬ ‫و‬ ‫وی‬ ‫ە هە‬ ‫ڵدەگرن‪.‬‬


22

No.28, May 2014


‫‪23‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫ئاگادارى بەکارهێنانى‬

‫قاپ‌و پەرداخى سەفەرىبە‬ ‫ئامادەکردنی‪ :‬ئیلهام عەبدواللە‬

‫یەکێک لەو شتانەى کار ئاسانى بۆ مرۆڤ کردووە چی لەماڵەوە چی لەشوێنى کارکردن بێت‪ ،‬یان لەکاتى‬ ‫گەشت‌و گوزار؛ ئەویش پەرداخ‌و قاپ‌و بەلەمى سەفەرى‌و کەوچکى چاو چەقۆو چەنگال‌و کەوچکى خواردن‪،‬‬ ‫کە لە پالستیک‪ ،‬یان فلین‪ ،‬یان کارتۆن دروست کراون‪.‬‬

‫ئـــەوەى تێبینى دەکــرێــت‬ ‫خەڵکى بەهەڵە ئەم کەرەستانە‬ ‫بەکاردێنن‌و ئەم هەڵە کردنە‬ ‫لە بەکارهێنانى ئەم کەرەستانە‬ ‫مەترسى زۆرى هەیە لەسەر‬ ‫تەندروستىی مرۆڤ کە بۆى‬ ‫هەیە توشى شێرپەنجە بکات‪،‬‬ ‫جا بۆ ئەوەى ئەم کەرەستانە‬ ‫بـــەشـــێـــوەیـــەکـــى دروســـــت‬ ‫بــەکــاربــهــێــنــرێ ـت‌و کــێــشــەى‬ ‫تــەنــدروســتــیــى بــۆ بکارهێن‬ ‫دروستنەکات ئەوا بەم شێوەی‬ ‫خـــــوارەوە بـــاس لەچۆنێتى‬ ‫بەکارهێنانى هــەر یەکە لەم‬ ‫کەرەستانە دەکەین‪.‬‬ ‫‪.١‬پـــــەرداخ‪ )3( :‬جۆر‬ ‫پـــەرداخ هەیە کــە بــەداخــەوە‬ ‫بەهەڵە بەکاردێت کە دەبێت‬

‫بەم شێوەیە بەکاربهێنرێت کە‬ ‫ئەمانەن پەرداخى کاغەزى‪:‬‬ ‫ئەم جۆرە ئاوى سارد‌و شتى‬ ‫گەرمى پێ دەخــورێــتــەوە بۆ‬ ‫ساردەمەنیەکان بەکاردێت‪.‬‬ ‫پەرداخى فلین‪ :‬ئەم جۆرە‬ ‫پەرداخە تەنها ئاوى سارد یان‬ ‫ئــاوى شلەى پێدەخورێتەوە‬ ‫چــــونــــکــــە لـــــــەمـــــــاددەى‬ ‫(ستایروفورم) دروستکراوەو‬ ‫ئەم ماددەیە کارلێکى کیمیاى‬ ‫لــەگــەڵ گــەرمــى دەکــــات و‬ ‫ماددەى شێرپەنجەیى دروست‬ ‫دەکات‌و لەڕووى زانستییەوە‬ ‫پێى دەوترێت (مواد مسرتنە)‬ ‫بۆیە بۆ شتى گەرم نابێت‪.‬‬ ‫پـــەرداخـــى پالستیکى‪:‬‬ ‫ئەمەشیان بەهەمان شێوە تەنها‬

‫بۆ خواردنەوە ى ئاوى سارد‬ ‫بەکاردێت‪.‬‬ ‫‪.٢‬قــــاپــــى ســــەفــــەرى‪:‬‬ ‫ئـــەمـــەشـــیـــان دوو جــــۆرە‬ ‫هەندێکیان قەپاخى هەیە بۆ‬ ‫ئـــەوەى خــوارنــەکــە لــە ڕژان‬ ‫و س ــاردب ــون ــەوە بــپــارێــزێــت‬ ‫وە دووەمــیــان بــێ قەپاخەو‬ ‫بەکارهێنـــــانی بــەم شێوەیە‬ ‫دەبێت‬ ‫قاپى سەفەرى پالستیکى‬ ‫بــەقــەپــاغ‪ :‬لــەمــاددەى فنایل‬ ‫دروستکراوە لەچێشتخانەکان‬ ‫بـــۆ خــــواردنــــى ســـەفـــەرى‌و‬ ‫لەگەشتەکاندا بۆ هەڵگرتن‌و‬ ‫پاراستنى خواردن بەکاردێت‪.‬‬ ‫بــــەاڵم ئــــەم جــــۆرە قــاپــانــە‬ ‫کــارلــێــکــى کیمیایى دەک ــەن‬ ‫لــەگــەڵ گـــەرمـــى‌و مــــاددەى‬

‫شێرپەنجە دروسست دەکەن‬ ‫لــەمــرۆڤ‌و ئــەم جــۆرە قاپانە‬ ‫تەنها بۆ هەڵگرتنى خــۆراک‬ ‫بەساردى لەناو ساردکەرەوە‬ ‫(مجمدە) بە کاردێت‪.‬‬ ‫قــاپــى ســەفــەرى فلین بە‬ ‫قــەپــاغ‪ :‬ئــەمــەش لــە مــاددەى‬ ‫ستایرۆفۆرم دروســتــکــراوەو‬ ‫تەنها بۆ هەڵگرتنى خــواردن‬ ‫بەساردى لەناو ساردکەرەوە‬ ‫(مــجــمــدە) بــە کــاردێــت بۆ‬ ‫هەڵگرتنى خــواردنــى گــەرم‬ ‫نــاشــێــت چــونــکــە کارلێکى‬ ‫کیمیایى بەهۆی گەرمییەوە‬ ‫دروستدەکات و ماددەیەکى‬ ‫شێرپەنجە دروستکەرە‪.‬‬ ‫قاپى فلین و پالستیکى‬ ‫بێ قــەپــاغ‪ :‬ئەمانەش نابێت‬ ‫شتى گەرمیان لەناو بپارێزێت‬ ‫چــونــکــە وەک ئ ــەوان ــىت ــر‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫کــارلــێــکــى کیمیایى دەک ــەن‬ ‫لــەگــەڵ گــەرم ـى‌و شێرپەنجە‬ ‫دروست دەکەن‪.‬‬ ‫ئەم جۆرە قاپانەش تەنها‬ ‫بۆ هەڵگرتنى خواردن لە ناو‬ ‫ساردکەرەوەکان بەکاردێت‪.‬‬ ‫داپــــۆشــــەرى خـــــواردن‪:‬‬ ‫بریتییە لە ماددەیەکى نایلۆنى‬ ‫روون بــۆ خــاوێــن راگرتنى‬ ‫خـــواردن بــەکــاردێــت کاتێک‬ ‫خــواردنــەکــە لــەنــاو قاپێکى‬ ‫سەفەرى بێ قەپاغ دادەنرێت‪.‬‬ ‫ئــەم نایلۆنە لـــــەماددەى‬ ‫(فــنــایــل) دروســتــدەکــرێ ـت‌و‬ ‫ئەگەر شتى پێداپۆشرا ئەوا‬ ‫نــابــێــت زی ــات ــر ل ــە (نــیــو تا‬ ‫کاژێرێک) تێپەڕێت بەمەرجێک‬ ‫خ ــواردن ــەک ــە گــــەرم نەبێت‬ ‫دواتــر ئــەم نایلۆنە الببرێت‬ ‫فڕێدەدرێت‪.‬‬

‫وەرەقــــــەى ئــەلــەمــنــیــۆم‪:‬‬ ‫ئەم جۆرە بەکاردێت لەکاتى‬ ‫ســـوورکـــردنـــەوەى مریشک‬ ‫یان زوو پێگەیاندنى هەندێ‬ ‫لــە مــاددەى‬ ‫خـــــۆراک‬ ‫ئەلەمنیۆم دروستکراوە‪.‬‬ ‫بـــەلـــەمـــى ســــەفــــەرى‪:‬‬ ‫ئ ــەم ــەش ــی ــان لــەفــلــیــن یــان‬ ‫پــاســتــیــک دروســـتـــکـــراوەو‬ ‫تەنها بۆ پاراستن‌و هەڵگرتنى‬ ‫شــتــى ســــارد ب ــەک ــاردێــت‌و‬ ‫لەگەشتەکاندا سەوزەو میوەو‬ ‫شتى ســاردى لەناودابنرێت‬ ‫ئاساییە بەاڵم بۆ شتى گەرم‬ ‫گونجاو نییە‬ ‫دەبــەکــانــى ئــاوو بیبسى‪:‬‬ ‫ئ ــەم دەب ــان ــەش بــۆ یەکجار‬ ‫بــەکــاردەهــێــنــرێ ـت‌و دووبـــار‬ ‫بەکارهێنانەوەى مەترسییدارەو‬ ‫شێرپەنجە دروســتــدەکــات‪.‬‬

‫کـــۆمـــپـــانـــیـــاکـــانـــى‬ ‫ئــــــــاوو بــیــبــســى‬ ‫بـــەر لەتێکردنى‬ ‫دەرمــــانــــێــــکــــى‬ ‫تـــێـــدەکـــەن دیـــوى‬ ‫ژورەوەى دەبەکە‬ ‫دادەپۆشێت‌و دەبێتە‬ ‫رێگر لەبەردەم هەر‬ ‫کارلێکێکى کیمیایى‬ ‫لــەنــێــوان پالستیکى‬ ‫دەبەکە و شلەکە یان‬ ‫ئــاوەکــە‪ .‬کاتێک کە‬ ‫ئــاوەکــە‪ ،‬یــان شلەکە‬ ‫بەکاردێنێت ئەم ماددە‬ ‫داپـــۆشـــەرە نامێنێت‌و‬ ‫لـــەکـــاتـــى دووبــــــــارە‬ ‫بەکارهێنانەوەى دەبەکە‬ ‫کــارلــێــکــى کــیــمــیــاویــى‬ ‫دروســتــدەبــێــت و مــرۆڤ‬ ‫توشى شێرپەنجە دەکات‪.‬‬

‫‪24‬‬


‫‪25‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫ئەو گیاندارانەی ئەندامەکانیان‬ ‫دروستدەبێتەوە‬ ‫لەهەندێک لەگیانداراندا ئەندامی بڕوا جارێکیتر دێتەوە‪ .‬یەکێک لەو گیاندارانە مارمێلکەیە‪ .‬کلکی ئەم گیاندارە دوای بچڕان‬ ‫جارێکیتر دێتەوە‪.‬‬ ‫مارمێلکەی ئاوی یەکێکیترە لەو گیاندارانە‪ ،‬ئەم گیاندارە دوو ژیانییە هەندێک لەئەندامەکانیان جارێکیتر دێتەوە‪ ،‬کە بریتیین لەچاو‪،‬‬ ‫بڕەبڕەی پشت‪ ،‬دەماخ‌و شوێنەکانیتری لەش‪.‬‬ ‫یەکێکیتر گوێچکە ماسیی دەریاییە‪ ،‬ئەم گیاندارە بێ بڕبڕەیە‪ ،‬دەتوانێت لەماوەی چەند هەفتەدا چاوی دروستبکاتەوە‪.‬‬ ‫ئاژەڵێکیتر مشکی دڕکداری ئەفڕیقاییە‪ ،‬ئەم ئاژەڵە کاتێک دەبێت بەتەڵەوە دەتوانێت پێستی خۆی دابماڵێت‪ ،‬جارێکیتر پێستی‬ ‫دروستدەبێتەوە‪.‬‬ ‫جۆرێکیتر ماسیییەکە بەناوی زیبرافیش‪ ،‬ئەم گیاندارە دەتوانێت ئەندامەکانی لەشی خۆی‪ ،‬باڵ‪ ،‬دڕکەپەتک‌و ماسولکەکانی دڵ‪،‬‬ ‫دروستبکاتەوە‪.‬‬


26

No.28, May 2014


‫‪27‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫ئایا مرۆڤ لەسەر‬ ‫مانگ دابەزیی؟‬ ‫ئامادەکردنی‪ :‬زانستی نوێ‬

‫چل‌و پێنج ساڵ لەدابەزینی نیل ئارمسترۆنگ لەسەر مانگ تێپەڕیوەو هێشتا کەسانێک هەن ئەم سەفەرە‬ ‫بەهەلبەستراو دەزانن‪.‬‬

‫چل‌و پینج ساڵ لــەوەو پێش‬ ‫کەشتی فــەزایــی ئــاپــۆلــۆی یــازدە‬ ‫لەسەر مانگ دابەزیی‪ ،‬لەو رۆژەوە‬ ‫ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک قسە لەسەر‬ ‫ئەوە دەکەن ئایا بەڕاستی ئەو سەفەرە‬ ‫ئەنجامدرا؟ یان تەنها ریکالمێک‬ ‫بوو ئەمریکا بۆ پیشاندانی توانای‬ ‫زانستیی‌و تەکنیکی خۆی لەبەرامبەر‬ ‫سۆڤییەتییدا کـــردی؟ پرسیاری‬ ‫زۆر لــەســەر ئــەو ســەفــەرە هاتە‬ ‫گۆڕێ‪ ،‬وەکو ئەوەی چۆن ئااڵی‬ ‫ئەمریکا لەدۆخی شەکانەوەدا بوو؟‬ ‫بۆچی وێنەکان هێندە کوالیتییان‬ ‫بەرزە‪،‬؟چۆن فەازڤانەکان توانییان‬ ‫لەپشتێنەی تیشکە کوشەندەکانی ڤان‬ ‫ئالێن دەرباس ببن‌و بۆچی جارێکیتر‬ ‫مرۆڤ بۆ مانگ نەگەڕایەوە؟‬ ‫ئـــەم پــرســیــارانــە بـــــەردەوام‬ ‫کــراون‌و دەکرێن‪ ،‬بەاڵم سەرەتای‬ ‫دروستبوونی ئەم گومانە بۆ کەی‬ ‫دەگەڕێتەوە؟ ئایا زانایانی ناساو‬ ‫زانستیی فەزایی هیچ کات وەاڵمی‬ ‫ئەم گومانانەیان داوەتەوە؟‬

‫بۆ وەاڵمدانەوەی ئەم پرسیارانە‬ ‫دەبێت بۆ دواوە بگەڕینەوە‪ ،‬بۆ‬ ‫ســەردەمــێــک‪ ،‬کــە ئەمریکا توانی‬ ‫یەکەم مرۆڤ بنێرێتە سەر رووبەری‬ ‫مانگ‌و بەساخی بیگەرێنێتەوە‪.‬‬ ‫جەنگی سارد لەدوای جەنگی‬ ‫جیهانیی دووهەم‬ ‫چیرۆکی سەفەر بــەرەو مانگ‬ ‫بــەرهــەمــی ســەردەمــێــكــی ئــاڵــۆزی‬ ‫م ــێ ــژووی ه ــاوچ ــەرخ ــە‪ ،‬کــە بۆ‬ ‫ئ ــەوەی لــەهــۆکــاری ســەفــەری بۆ‬ ‫مانگ بگەین دەبێت بــارودۆخــی‬ ‫ئەو سەردەمە لەمێژوو لەبەرچاو‬ ‫بگرین‪ .‬لــەدوای جەنگی جیهانی‬ ‫دووهەم‪ ،‬فەزای سیاسیی هەسارەی‬ ‫زەویــی گــۆڕا‌و جیهان بووبە دوو‬ ‫جەمسەری خۆرهەاڵت‌و خۆرئاوا‪.‬‬ ‫خۆرهەاڵت بەڕێبەرایەتی سۆڤیەتیی‬ ‫پێشوو‪ ،‬خــۆرئــاوا بەڕیبەرایەتیی‬ ‫ئەمریکا‪ .‬لەم سەردەمەدا کە پێی‬ ‫دەگوترێت سەردەمی جەنگی سارد‪،‬‬ ‫جیهان لەپێشبڕکێیەکی قــورس‌و‬ ‫بارودۆخێکی ترسناک‌و ناسکدا‬ ‫بوو‪ .‬بەتایبەتیی لەساااڵنی (‪)١٩٦٠‬‬

‫ەکاندا ترس لەبەرپابوونی جەنگێکی‬ ‫ئەتۆمیی هەموو جیهانی داگرتبوو‪.‬‬ ‫ئەگەر لەو باردۆخەدا هاوسەنگی‬ ‫هێز بەالیەکدا بکەوتایەت لەوانەبوو‬ ‫بڵێسەی جەنگ داگیرسێت‪ .‬هەربۆیە‬ ‫هەر دوو الیەن هەوڵیاندەدا خۆیان‬ ‫بەچەکی پێشکەوتووی هەرچی‬ ‫زیاتر بەهێز بکەن‪ ،‬بەرباڵوترین‬ ‫چاالکیی شۆڤاری لەو سەردەمەدا‬ ‫لەنێوان هەر دوو الیەندا لەئارادابوو‪،‬‬ ‫هــەردوو ال هەوڵیاندەدا الیەنگر‬ ‫بۆ خۆیان دروستبکەن‪ .‬لەوەها‬ ‫بارودۆخێکدا بوارێکی نوێ لەم‬ ‫پێشبڕکێیەدا دروست بوو‪ .‬ئەویش‬ ‫بەپێی یەکێک لەدەسکەوتەکانی‬ ‫جەنگی جیهانی دووهــەم بوو‪ ،‬کە‬ ‫هــەردوو الیەن لەئەڵمان دەستیان‬ ‫کەوتبوو‪.‬‬ ‫ئەڵمانی نازیی لەکاتی جەنگی‬ ‫جیهانی دووهەمدا توانیبووی گەشە‬ ‫بە مووشەکی بالستیک بدات‪ .‬ئەم‬ ‫موشەکە کێشوەربڕە ناوی (‪)V2‬‬ ‫ی لێنرابوو دەیتوانی شوێنە زۆر‬ ‫دوورکــانــیــش بپێکێت‪ .‬هەڵبەت‬ ‫هیتلەر هــەرگــیــز نــەیــتــوانــی لــەم‬

‫مووشەکە بۆ گٶڕینی بارودۆخی‬ ‫جەنگ سوود وەر بگرێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫کــاتــێــک واڵتـــە هــاوپــەیــمــانــەکــان‬ ‫ئەڵمانیان داگیر کرد پەییان بەگرنگی‬ ‫ئەم مووشەکە برد‪ .‬ئەم موشەکە‌و‬ ‫ئەندازیارەکانی بوون بەدەسکەوتی‬ ‫جەنگیی هەر دوو واڵتی ئەمریکاو‬ ‫سۆڤیەتیی ‪ ،‬بەشێوەیەک بووبە‬ ‫بنچینەی بەرنامە فەزاییەکانی ئەم‬ ‫دوو والتە‪.‬‬ ‫لەکاتێکدا ئەمریکا ژمارەیەک‬ ‫لەم موشەکانەو (وێرنەر ڤۆن براون)‪،‬‬ ‫کەسی ژمــارە یەکی پیشەسازیی‬ ‫موشەکیی ئەڵمانی لەبەردەستدا‬ ‫بوو‪ ،‬بەهۆی کێشە ناوخۆییەکان‌و‬ ‫سیستەمی ئاڵۆزی بیرۆکراسییەوە‬ ‫نەیتوانی پێش سۆڤیەتی بکەوێت‪.‬‬ ‫کاتێک روسەکان یەکەمیین مانگی‬ ‫دەسکردی جیهان (سپوتنیکی ‪)١‬یان‬ ‫بۆ فەزا نارد‪ ،‬هەستیان کرد غروریان‬ ‫شکاوە‪ .‬بۆیە ڤۆن براون‪ ،‬کە پێشتر‬ ‫رێگری لێدەکرا‪ ،‬ئەرکی پێسپێردرا‬ ‫لــەمــاوەی (‪ )٩٠‬رۆژدا مانگێکی‬ ‫دەسکرد بنێرێت بۆ فــەزا‪ ،‬کە ئەو‬ ‫زووتــر لە (‪ )٩٠‬رۆژ ئەو کارەی‬ ‫کرد‪.‬‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫دەرکەوتنی کنێدی‬ ‫پێشبڕکێیەکی قــورس‌و نزیک‬ ‫لەنێوان ئەمریکا‌و سۆڤیەتی لەبوارە‬ ‫نوێیەکەی فـــەزادا دەستیپێکرد‌و‬ ‫ئەمریکا هەمیشە هەنگاوێک لەدوا‬ ‫بوو‪ .‬لەوەها بارودۆخێکدا (جان‬ ‫ئێف کنێدی) لەهەڵبژاردنەکانی‬ ‫ســـــەرۆک ک ــۆم ــاری ــی ئــەمــریــکــا‬ ‫سەرکەوت‪ ،‬لەیەکەم ساڵی سەرۆک‬ ‫کۆمارییەکەییدا‪ ،‬لەکاتیکدا تەنها‬ ‫ســێ هەفتە بــەســەر گــەڕانــەوەی‬ ‫یەکەم ئەمریکایی بۆ فەزا تێپەڕیبوو‪،‬‬ ‫سێ ساڵیش بوو رێکخراوی ناسا‬ ‫دامەزرابوو‪ ،‬لەدانیشتنی هاوبەشی‬ ‫هـــــەردوو مــەجــلــیــســی ویــایــەتــە‬ ‫یەکگرتووەکان‪ ،‬وتارە مێژووییەکەی‬ ‫ســەبــارەت بەپێویستی سەفەر بۆ‬ ‫مانگ پێشکەش کرد‪.‬‬ ‫ئــەو هەستی دەک ــرد ئەمریکا‬ ‫خەریکە فەزا بەسۆڤییەتی دەدۆڕێنێت‪،‬‬ ‫هەرچەند ئەمریکا لەسەفەر بۆ فەزادا‬ ‫پێش سۆڤیەتی کەوتبوو‪ ،‬بەاڵم هیچ‬ ‫کارێکی گرنگیان ئەنجام نەدابوو‪،‬‬ ‫لەهەمانکاتیشدا سەردەمی کنێدی‬ ‫ســەردەمــی روداوە خێراو ئاڵۆزە‬ ‫نێودەوڵەتییەکان بوو‪ .‬لەو کاتەدا‬ ‫تــەنــانــەت نزیک بــوو بەرکەوتنی‬ ‫ئەتۆمیی لەنێوان ئەمریکاو سۆڤیەتییدا‪،‬‬ ‫لەسەر دامەزراندنی بنکەی موشەکیی‬ ‫لەکوبادا رووبدات‪.‬‬ ‫کنێدی رایگەیاند لەم کاتەدا‬ ‫هیچ شتێک گرنگتر ل ــەوە نییە‬ ‫ئەمریکا مرۆڤ بۆ مانگ بنێرێت‌و‬ ‫بــەســەالمــەتــی بیانگەڕێنێتەوە‪.‬‬ ‫ئــەو هەڵبەت ئــاگــاداری قورسی‬ ‫کــارەکــەبــوو‪ ،‬هــەر بۆیە رایگەیاند‬ ‫هیچ ئەرکێک بەڕادەی ئەم سەفەرە‬ ‫قورس‌و پڕخەرج نییە‪ .‬بەاڵم ئەو ئەم‬ ‫کارەی بە ئەرکی سەرشانی خۆی‌و‬ ‫خەڵکی ئەمریکا دەزانی‪ ":‬من دڵنیام‬ ‫دەبێت ئەم گەلە ئەم ئەرکە بخاتە‬ ‫ئەستۆی خۆی‪ ،‬دەبێت تاکۆتایی ئەم‬ ‫دەیە(دەیەی ‪ )١٩٦٠‬مرۆڤ بنێرێت‬ ‫بۆ مانگ‌و بەساخی بیگەڕێنێتەوە‪.‬‬ ‫چەند رۆژ دواتر لەزانکۆی ریس‬ ‫رایگەیاند‪ ":‬ئێمە دەبێت ئەم کارە‬ ‫بکەین نەک بەهۆی ئەوەی کارێکی‬

‫سادەیە‪ ،‬بەڵکو بەهۆی ئەوەی ئەم‬ ‫کارە تێکۆشانێکی قورسی دەوێت‪".‬‬ ‫لەوکاتەدا زۆر کەس قسەکانی‬ ‫کنێدییان بە خەیاڵ پاڵو دەزانی‪.‬‬ ‫چــۆن دەبێت واڵتێک‪ ،‬کە هێشتا‬ ‫پێشکەوتنێکی ئــەوتــۆی لــەفــەزادا‬ ‫نـــەبـــووەو تــەمــەنــی ریــکــخــراوە‬ ‫فەزاییەکەی تەنها سێ ساڵە‌و سێ‬ ‫هەفتەیە‌و تەنها یەک ئەکی فەزایی‬ ‫بەئەنجام گەیاندووە‪ ،‬لە کەمتر لە‬ ‫دەساڵدا دەتوانێت مرۆڤ ببات بۆ‬ ‫مانگ؟ تەنگەژەکان زۆر گەورەتر‬ ‫بـــوون لــــەوەی تــەســەور دەکـــرا‪،‬‬ ‫بەاڵم کنێدی بە پشتگیری هەردوو‬ ‫حیزبەکە‪ ،‬بودجەی ناسای زۆر بەرز‬ ‫کـــردەوە‪ ،‬بەشێوەیەک لەلوتکەی‬ ‫پرۆژەی ئاپۆلۆدا بودجەی ناسا(‪)%٥‬‬ ‫ی هەموو بودجەی واڵت بوو‪ ،‬کە‬ ‫بەرزترین بودجەی ئەم رێکخراوە‬ ‫بەدرێژایی مێژووەکەی بووە‪ .‬لەهەر‬ ‫(‪ )١٠٠‬دۆالرێکی واڵت (‪ )٥‬دۆالر‬ ‫بۆ ناسا خەرجدەکرا‪ ،‬لە کاتێکدا‬ ‫ئــەم بودجە لەئێستادا (‪)%٠.٥‬ە‪،‬‬ ‫بەو واتایە لەهەر (‪ )١٠٠‬دۆالری‬ ‫حکومەت تەنها (‪ )٥٠‬سەنت بۆناسا‬ ‫خەرجدەکرێت‪.‬‬ ‫پرۆژەی ئاپۆلۆ‬ ‫بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم پرۆژە‪،‬‬ ‫لەگەڵ تەرخانکردنی ئەم بودجە‬ ‫گەورەیە‪ ،‬جۆرێک بڕیارو کۆدەنگی‬ ‫نیشتیمانیی لەهەموو ئەمریکادا‬ ‫هاتە ئاراوە‪ .‬لەسەر پرۆگرامەکانی‬ ‫خــوێــنــدنــی مــاتــمــاتــیـک‌و زانستی‬ ‫قوتابخانەکان ســەرمــایــەگــوزاری‬ ‫زۆر کــراو میدیاکان هەوڵیان دا‬ ‫پرسی فەزاو توێژینەوە فەزاییەکان‬

‫بهێننە ناو ژیانی خەڵکەوە‪ .‬فیلمی‬ ‫سینەمایی‌و زنجیرەی تەلەفزیۆنی‬ ‫جــۆراجــور دروستکرا بۆ ئــەوەی‬ ‫خەونی چوون بۆ فەزا بچێتە ناخی‬ ‫خەلکەوە‪ ،‬نموونەی ئەوانە زنجیرەی‬ ‫تەلەفزیۆنی (‪ )Star Trek‬بوو‪،‬‬ ‫کە بەیەکێک لەسەرکەوتووترین‌و‬ ‫خۆشەویستترین زنجیرە فەزاییەکان‬ ‫دادەنــــرێــــت‌و لــەســااڵنــی نــێــوان‬ ‫(‪ )١٩٦٩-١٩٦٦‬لەتی ڤییەکانەوە‬ ‫باڵوکرایەوە‪.‬‬ ‫بــەم شێوە پــرۆژەکــە هەنگاو‬ ‫بــەهــەنــگــاو بــەشــێــوەیــەکــی تاقەت‬ ‫پرۆکێن تەواو کرا‪ .‬دوو پرۆژەی‬ ‫ئــاپــۆلــۆو جــمــیــنــی بــەمــەبــەســتــی‬ ‫گەیاندنی پلە بەپلەی مــرۆڤ بە‬ ‫مانگ جێبەجێکرا‪ .‬کە باجی زۆر‬ ‫قورسیشی هەبوو‪ .‬سێ فەزاڤانی(‬ ‫ئــاپــۆلــۆی ‪ )١‬ل ــەس ــەر ســکــۆی‬ ‫هاوێشتن لــەبــەرچــاوی س ــەددان‬ ‫کەسدا بەزیندوویی سووتان‪.‬‬ ‫لەکۆتاییدا بە بەشداری (‪)٢٠‬‬ ‫هەزار کۆمپانیای بازەرگانیی وەکو‬ ‫پەیمانکارو (‪ )٤٠٠‬هەزار ئەندازیارو‬ ‫زاناو دیزاینەرو فەزاڤان‌و کرێکار ئەم‬ ‫پرۆژە گەیشتە ئەنجام‪.‬‬ ‫لــەمــانــگــی تـــەمـــوزی ســاڵــی‬ ‫(‪ ،)١٩٦٩‬لەکۆتایی ئــەو دەیەیی‬ ‫کنێدی بەلێنی دابــوو‪ ،‬بەرئەنجامی‬ ‫هەموو ئەم هەواڵنە بوو بە ئەوەی(‬ ‫نیل ئارمستۆنگ‌)و (بازئالدرین)‌و‬ ‫(مایکل کالینز) بەئەرکی فەرمیی‬ ‫(ئـــاپـــۆلـــۆ‪ ) ١١-‬بـــــەرەو مــانــگ‬ ‫رۆیشتن‪ .‬مانگ نشینی ئیگل(هەڵۆ)‬ ‫لەکاتێکدا ئــەم ســێ فــەزاڤــانــەی‬ ‫هەڵگرتبوو لەسەر مانگ نیشتەوەو‬ ‫ئارمسترۆنگ بووبە یەکەم مرۆڤ‪،‬‬ ‫کە لەسەر مانگ دەنیشێتەوە‪ ،‬واتە‬ ‫شوێنێک جگە لەزەویی‪.‬‬ ‫کنێدی دووســاڵ دوای وتارە‬ ‫مێژووییەکەی تیرۆر کراو هەرگیز‬ ‫نەیتوانی وەدیهاتنی خەونەکەی‬ ‫ببینێت‪ ،‬بــەاڵم بۆ رێزنان لەیادی‬ ‫ئەو ناوەندی فەزایی کیپ کاناورال‬ ‫لەویالیەتی فلۆرییدا‪ ،‬کە موشەکی‬ ‫ساتێرنی (‪ )٥‬لەوێوە بــەرەو مانگ‬ ‫نێردراو دواتر بووبە ناوەندی ناردەنی‬

‫‪28‬‬

‫کەشتییەکانی هەڵگری مــرۆڤ بۆ‬ ‫فەزاو ناوی کیپ کنێدی لێنرا‪.‬‬ ‫ئەرکەکانی ئاپۆلۆ بەشێوەی‬ ‫رێک‌و پێک(جگە لەوەستانێک‪ ،‬کە‬ ‫لەئەرکی( ئاپۆلۆ‪) ١٣-‬دا بەهۆی‬ ‫کێشەی تەکنیکی دروستبوو ) تاوەکو‬ ‫(ئاپۆلۆی ‪ )١٧-‬درێــژەی کێشا‪.‬‬ ‫بــەاڵم هــەر دوای (ئــاپــۆلــۆی‪١١-‬‬ ‫) یــاســادانــەران‌و سیاسەتمەدارانی‬ ‫ئەمریکا کەوتنە دژایەتی پرۆژەکە‪،‬‬ ‫دیــانــوت ئێستا کە مــرۆڤ لەسەر‬ ‫مانگ دابەزیوەو تەنانەت سۆڤیەتیش‬ ‫ستایشی ئەم هەوڵەی کردووە‪ ،‬ئیتر‬ ‫بۆ دەبێت ئەرکەکان درێژە بکێشێت؟‬ ‫جیمز الڤــیــل یـــاریـــدەدەری‬ ‫ئارمسترۆنگ لەئەرکی (ئاپۆلۆ‪،)١١-‬‬ ‫ئەندامی ئاپۆلۆ‪(٨-‬یەکەم کەشتی‬ ‫ف ــەزای ــی کــە بـــــەدەوری مانگدا‬ ‫س ــوڕای ــەوە‌و فــەرمــانــدەی ئەرکی‬ ‫ئاپۆلۆ‪ ،١٣-‬دەنوسێت؛ جارێک‬ ‫لەوەاڵمی یەکێک لەسناتۆرەکاندا‬ ‫وتـــویـــەتـــی‪ ":‬تـــەســـەوری ئ ــەوە‬ ‫بکە کریستۆف کۆلۆمب دوای‬ ‫دۆزینەوەی ئەمریکا دەگەڕایەوەو‬ ‫ئــــەوروپــــاو کــەســیــتــر درێـــــژەی‬ ‫بەکارەکانی نــەدایــەت‪ ،‬ئێستا ئێمە‬ ‫لەکوێ بووین؟" ئەم وەاڵمە لەوانە‬ ‫بۆ چەند ساتێک پێشی بەڕەخنەکانی‬ ‫ئەو سیاسەتمەدارە گرتبێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫قانعی نەدەکردن‪ .‬نیکسن‪ ،‬سەرۆک‬ ‫کۆماری ئەو کاتی ئەمریکا دەبوو‬ ‫بڕیارێکی گرنگ بدات‪ ،‬هەم دەبوو‬ ‫تێچوونەکان کەمکاتەوەو هەم دەبوو‬ ‫بەرنامەکەشی زیــنــدوو راگرتبا‪.‬‬ ‫لــەکــاتــێــکــدا پــانــی زۆر لــەســەر‬ ‫مێزەکەیدا بوو‪ ،‬ئەو بڕیارییدا هەموو‬ ‫سەفەرەکان بۆ مانگ‪ ،‬تا ماوەیەکی‬ ‫نادیار هەڵسپێردرێت‌و لەجیاتی ئەوە‬ ‫گەشت لە خولگە نزمەکانی زەویی‬ ‫گرنگی پێبدرێت‪.‬‬ ‫بــەم شێوە شاتڵە فەزاییەکان‬ ‫جــێــگــەی ئــاپــۆلــۆیــان گ ــرت ــەوەو‬ ‫پــــرۆژەیــــەک ب ــۆ دروســتــکــردنــی‬ ‫وێستگەیەکی نێودەوڵەتی فەزایی‬ ‫کەوتە ب ــواری جێبەجێکردنەوەو‬ ‫بووبە پــڕۆژەی سەرەکی ناسا بۆ‬ ‫سی ساڵی دواتر‪.‬‬


‫‪29‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫درۆی سی میلیارد دۆالریی سەفەر بۆ مانگ‬ ‫لەکوێوە دەستپێدەکات؟‬

‫یەکەم هەنگاو بۆ گومان خستنە‬ ‫سەر سەفەر بۆ مانگ‪ ،‬دوو ساڵ‬ ‫دوای گــەڕانــەوەی (ئاپۆلۆی‪)‌١٧-‬‬ ‫و بەباڵوبوونەوەی کتێبی " ئێمە‬ ‫هــەرگــیــز ســەفــەرمــان بــۆ مانگ‬ ‫نەکردووە" دەستی پێکرد‪.‬‬ ‫لەسەردەمی ئاپۆلۆ و لەچەند‬ ‫ساڵ دواتردا ئەم دەنگۆیانە لەئارادا‬ ‫نەبوو‪ .‬ئەمریکاییەکان سەرکەوتنێکی‬ ‫بــێ وێــنــەی واڵتــەکــەیــان دەبینی‌و‬ ‫بەشێکی زۆری خەڵکیش بەچاوی‬ ‫خــۆیــان بینییان چــۆن موشەکی‬ ‫(ساترن‪ )٥-‬بەرەو فەزا رۆیی‪.‬‬ ‫لەکەنارەکانی ویالیەتی فلۆرییدا‌و‬ ‫شاری هیوستون‪ ،‬پەنجەت لەسەر‬ ‫هەر کەس دادەنا خۆی‪ ،‬یان یەکێک‬ ‫لەئەندامانی بنەماڵەکەی یان هاوڕێ‬ ‫کانی بەشێوەیەک لەو پرۆژەدا بەشدار‬ ‫بوون‪ ،‬رووسەکانیش کە بــەردەوام‬ ‫هەوڵیاندەدا سەرکەوتنەکانی خۆیان‬ ‫چەند بەرامبەر گەورە بکەنەوە هیچ‬ ‫رەخنەیەکیان لەو پرۆژە نەگرت‪.‬‬

‫(سرگیئەی خورشچۆڤ)‪ ،‬کوڕی‬ ‫(نیکیتا خــورشــچــوڤ)‪ ،‬ســەرۆک‬ ‫وەزیرانی ئەو کاتی یەکێتی سۆڤیەتی‬ ‫لەگفتۆگۆیەک لــەگــەڵ گــۆڤــاری(‬ ‫ساینتیفیک ئــەمــریــکــەن) لەساڵی‬ ‫‪٢٠٠٩‬دا‪ ،‬باسی بیرەوەرییەکانی‬ ‫ئــەوکــاتــی خـــۆی دەکــــــات‪ ،‬ئــەو‬ ‫لەبیریەتی‪ ،‬کە هەواڵی سەفەر بۆ‬ ‫مانگ لەرٶژانامەکانی سۆڤیەتدا‬ ‫بــاوبــووەوەو کاردانەی روسەکان‬ ‫بۆ ئەو روداوە وەک کــاردانــەوەی‬ ‫ئەمریکاییەکان بوو‪ ،‬بۆ سەفەرەکەی(‬ ‫گاگارین) بۆ دەرەوەی زەویی‪.‬‬ ‫ئـــەو لــەهــەمــانــکــاتــدا بــاوکــی‬ ‫بــەبــیــردێــتــەوە‪ ،‬ک ــە قــەلــس بــوو‬ ‫لەشکەستی بــەرنــامــەی فــەزایــی‬ ‫سۆڤیەتی بەسەرپەرەشتی (سێرگیئەی‬ ‫کورولوف)‪ .‬بەوتەی خروشچۆف‬ ‫کــورولــوف پــێــشــئــەوەی زان ــا یان‬ ‫دیــزایــیــنــەر بــێــت‪ ،‬بــەڕێــوەبــەرێــکــی‬ ‫بــێ هــاوتــا بــــوو‪ ،‬زۆر جەختی‬ ‫لـــەوە دەکــــــردەوە‪ ،‬موشەکەکانی‬

‫پێشوو وەکـــو مــوشــەکــی (‪)N1‬‬ ‫بەکاربهێنێت ‪ ،‬بەوتەی خروشچۆف‬ ‫زۆربــەی ئەو کەسانەی ئەو کات‬ ‫لــەو پ ــرۆژەدا بــوون تێگەیشتبوون‬ ‫ل ــەوەی بــەرنــامــەی (کــورولــوف‌)و‬ ‫میراتگرەکەی واتە (واسیلی میشین)‪،‬‬ ‫لەدیدی فەلسەفییەوە نەدەکرا بەسەر‬ ‫پرۆژەکەی ئەمریکادا سەرکەوێت‪.‬‬ ‫تــەنــانــەت دەزگـــــای زەب ــەاڵح ــی‬ ‫پروپاگەندەی سۆڤیەتی هیچ کاتێک‬ ‫باسی ئەوەی نەکرد سەفەر بۆ مانگ‬ ‫درۆیە‪ ،‬هەرچەند هەردووی ئەمریکا‌و‬ ‫سۆڤیەتی بـــەوردی بەرنامەکانی‬ ‫یەکترییان لەژێر چاودێرییدا بوو‪.‬‬ ‫کاربەدەستانی زانستیی روسیا ئەم‬ ‫سەفەرەیان بۆ بەرپرسانی کەرملین‬ ‫پشتڕاست کردبووەوە‪.‬‬ ‫لەدوای جەنگی سارد‌و لەکاتی‬ ‫چاوپێکەوتنی فەزاڤانە کۆنەکانی‬ ‫سۆڤیەتی‌و ئەمریکایی‪ ،‬ئەم کەسانە‬ ‫هەستی خــۆیــان لەکاتی بیستنی‬ ‫سەرکەوتنەکانی ئەمریکا دەربڕی‪.‬‬

‫یەکەمین گومانی گەورە‬ ‫بــەتــێــپــەڕبــوونــی چــەنــد ساڵ‬ ‫لەسەرکەوتنەکانی پــرۆژەی ئاپۆلۆ‪،‬‬ ‫گــومــانــەکــان لــەســەر ســەفــەر بۆ‬ ‫مــانــگ ن ــەک لەسۆڤیەتی بەڵکو‬ ‫لەئەمریکا دروســتــبــوو‪ .‬قەیرانی‬ ‫ئــابــوری لــەالیــەکــەوەو تێچوونی‬ ‫سەرسووڕهێنەری ئاپۆلۆو کۆتایی‬ ‫پێهاتنی یەکجارەکی ئــەو پــرۆژە‬ ‫هەلێکی گونجاوی بۆ هاتنەئارای‬ ‫تیۆریی پالنگێڕی دروست کرد‪.‬‬ ‫ی ــەک ــەم ه ــەن ــگ ــاوی گــومــان‬ ‫دروســــتــــکــــردن لــــەســــەر ئ ــەم‬ ‫ســەفــەرە لــەالیــەن کارمەندێکی‬ ‫یەکێک لەکۆمپانیاکانی وەشانی‬ ‫کۆمەڵەکۆمپانیای دروســتــکــەری‬ ‫ماتۆڕەکانی ساترن‪ ٥-‬هەڵگیرا‪ .‬ئەو‬ ‫کتیبێکی لەژێر ناونیشانی‪ ":‬ئێمە‬ ‫هەرگیز بۆ مانگ نەچووین‪ ،‬زیانی‬ ‫(‪ )٣٠‬میلیارد دۆالری ئەمریکا"‬ ‫ئــایــدیــای جــۆربــەجــۆری لــەســەر‬ ‫درۆبوونی ئەم سەفەرە باڵوکردەوە‪.‬‬ ‫وەهــــا نــاونــیــشــانــێــک شەپۆلێک‬ ‫هەڵوەستەکردنی‬ ‫لەگەنگەشەو‬ ‫لەسەر ئەم سەفەرە لەهەموو جیهاندا‬ ‫دروستکرد‪.‬‬ ‫هەر لەو سەردەمەدا پیشاندانی‬ ‫فیلمێکی سینەمایی لــەژێــر نــاوی‬ ‫" کۆپریکۆن‪-‬وان" گەنگەشەکانی‬ ‫بردە قۆناغێکی نوێوە‪ .‬ئەم فیلمە‬ ‫چیرۆکی سەفەری یەکەم مرۆڤی بۆ‬ ‫مەڕیخ باسدەکرد‌و لەفیلمەکەدا باسی‬ ‫ئەوە دەکرا چۆن سیاسەتمەدارەکان‬ ‫بەهاوکاری هالیود‪ ،‬هاوشێوەسازییان‬ ‫بــۆ ســەفــەری مـــرۆڤ بــۆ مەڕیخ‬ ‫کـــــردووە‪ ،‬تــاوەکــو رای گشتیی‬ ‫هەڵخڵەتێنن‪ .‬ئەم فیلمە هەندیک‬ ‫ئـــامـــاژەی ن ــاڕاس ــت ــەوخ ــۆی بۆ‬ ‫چیرۆکی (ئاپۆلۆ‪)١١-‬ی تێدا بوو‪،‬‬ ‫بۆیە گەنگەشەکانی بردە قۆناغێکی‬ ‫نوێوە‪.‬‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫ئەم روداوە هاوکات بوو لەگەڵ‬ ‫شــەرمــەزاری سیاسیی واتەرگێت‪،‬‬ ‫کە دەرکەوت کەمپینی هەڵبژاردنی‬ ‫نیکسن بۆ دڵنیابوون لەسەرکەوتن‪،‬‬ ‫دژی بیستنیان لەکەمپینی هەڵبژاردنی‬ ‫دیــمــوکــراتــەکــان ک ــردب ــوو‪ ،‬بــەاڵم‬ ‫لەدواییدا ئەمەیان بەدرۆ خستبووەوە‪.‬‬ ‫نیکسۆن بــەهــۆکــاری درۆکـــردن‌و‬ ‫شەرمەزاری واتەرگێت‪ ،‬کە بەهۆی‬ ‫بەدواداچوونی پەیامنێرانی رۆژنامەی‬ ‫واشینگتۆن پۆست دەرکەوتبوو‪،‬‬ ‫دەستی لەکارکێشایەوەو بڕوابوون‬ ‫بەسیاسییەکان گەیشتە دوایــیــن‬ ‫ئاستی خــۆی‪ .‬لــەو بــارۆدۆخــەدا‬ ‫پیالنگێڕی‌و درۆ واشنگتۆنی داگیر‬ ‫کردبوو‪ ،‬هەر بۆیە گومانی ئەوەی‬ ‫سیاسەتمەدارەکان بەسەفەری مانگ‬ ‫خەڵکیان هەڵخڵەتاندبێت‪ ،‬دوور‬ ‫لەزێهنی خەڵک نەبوو‪.‬‬ ‫فۆکس‪ ،‬گڕەکەی بەتینتر کرد‬ ‫چەندین ساڵ دواتر ئەم بابەتە‬ ‫جارێکیتر بـــوژایـــەوە‪ .‬لـــە(‪)١٥‬‬ ‫فیبریوەری ساڵی ‪ ،٢٠٠١‬کەناڵی‬ ‫تەلەفزیۆنی فۆکس بەرنامەیەکی‬ ‫بەڵگەنامەیی یەک کاژێری لەسەر‬ ‫سەفەر بۆ مانگ پەخش کرد‪ .‬ئەم‬ ‫فیلمە لەژێر ناونیشانی " تیۆریی‬ ‫پالنگێڕی‪ :‬ئایا ئێمە لەسەر مانگ‬ ‫دابەزیویین؟" پەخشکراو بێژەری‬ ‫پرۆگرامەکە میچ پلیگی یەکێک‬ ‫لەئەکتەرەکانی زنجیرەی ئێکس فایلز‬ ‫بوو‪ .‬لەم فیلمەدا قسەکانی پێشوو‬ ‫دوب ــارە دەکــرانــەوەو بەشێوەیەکی‬ ‫پــرۆفــشــنــااڵنــە لــەســەر ئ ــەم پرسە‬ ‫قسەدەکرا‪ .‬ئەم فیلمە بەڕادەیەک‬ ‫کاریگەری هەبوو‪ ،‬کە الیەنگرانی‬ ‫تــیــۆریــی پیالنگێڕی لــــە(‪)%٥‬وە‬ ‫بەرزبوونەوە بۆ (‪.)%٢٠‬‬ ‫بــەاڵم ئــەوانــەی بــڕوایــان وایە‬ ‫ئەم سەفەرە درۆ بووە‪ ،‬بەڵگەکانیان‬ ‫چییە؟ ئیستا دینە سەر ئەو باسە‪.‬‬ ‫بێگومان کەسانێک هــەن لەپێشدا‬ ‫بڕیاری خۆیان داوەو بەخوێندنەی‬ ‫ئەمەش قەناعەت بە بابەتەکە ناکەن‪،‬‬ ‫ئێمە بۆ ئەوانەی رووندەکەینەوە‪ ،‬کە‬ ‫دەنگۆکانیان بیستووەو دەیانەوێت‬ ‫بۆیان روونببێتەوە‪.‬‬

‫‪30‬‬

‫چیرۆکی ئەو ئااڵیەی دەشەکایەوە‬ ‫کـــاتـــێـــک فـــەزاڤـــانـــانـــی‬ ‫(ئـــــاپـــــۆلـــــۆی‪ ،)١١-‬ئــــااڵی‬ ‫ئــەمــریــکــایــیــان لــەســەر مانگ‬ ‫هەڵدەکرد‪ ،‬زۆرتر لەهەڵکردنی‬ ‫ئــااڵ لــەســەر زەویـــی دەچ ــوو‪،‬‬ ‫لــەکــاتــێــکــدا لــەمــانــگــدا هــەوا‬ ‫نییە‪ .‬کەوابوو هەر ئەمە بەسە‬ ‫بــۆ ئــــەوەی تێبگەین هــەمــوو‬ ‫بابەتەکە درۆیەکی هالیودی بۆ‬ ‫هەڵخڵەتاندنی خەڵک بووە!‬ ‫دەبــێــت ئــەم ئــااڵیــە وەکــو‬ ‫ئەو ئااڵیانە بێت لەسەر زەیی‬ ‫لــەنــەبــوونــی بـــــادا‪ ،‬لــەدۆخــی‬ ‫نەشەکاوەدان‪.‬‬ ‫لــەڕاســتــیــیــدا فــەزاڤــانــەکــان‬ ‫بــۆ هــەڵــدانــی ئ ــااڵی ئەمریکا‬ ‫لــەکــۆڵــەکــەیــەکــی شــێــوە (‪)L‬‬ ‫ســوودیــان وەرگـــرتـــووە‪ ،‬واتــە‬ ‫الیەکی وەک ئااڵ ئاساییەکان‌و‬ ‫الکــەیــتــر بــەشــێــوەی ئــاســایــی‬

‫لــکــێــنــدراوە پ ــێ ــوەی‪ ،‬هـــەر بۆیە‬ ‫بــەشــێــوەی وەســتــاو رایــگــرتــووە‪،‬‬ ‫لەالیەکیترەوە لەبۆشاییدا هەوا بوونی‬ ‫نییە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر لەرینەوە روبدات‬ ‫ئــااڵکــە شــەپــۆلــی تــێــدەکــەوێــت‪.‬‬ ‫لەناو ئــەو وێنانەی کە گومانیان‬ ‫لەسەر دروستکراوە فەزاڤانەکان‬ ‫خەریکی دامەزراندنی ئاالکەن‌و بۆ‬ ‫وەستاندنی کۆڵەکەکە دەجوڵێنن‪،‬‬ ‫ئەمەش دەبێت بەهۆی دروستبوونی‬ ‫شەپۆل لەئااڵکەدا‪.‬‬ ‫بــــەاڵم لــەهــەنــدێــک وێــنــەدا‬ ‫فەزاڤانەکان بەمەودایەک لەدووری‬ ‫ئااڵکەوە وەستاون‪ ،‬بەاڵم وادیــارە‬ ‫ئااڵکە دەشەکێتەوە‪ ،‬کەسیش لەنزیک‬ ‫ئااڵکەدا نییە تاوەکو بیجووڵێنێتەوە‪،‬‬ ‫لەسەر ئەمە دەکرێت چی بگوترێت؟‬ ‫راســتــیــیــەکــەی ئــەمــە بــەهــۆی‬ ‫نــاتــەواویــیــەکــەوە ب ــوو‪ ،‬کــە دواتــر‬ ‫بــووبــە رێــســا‪ ،‬لــەکــاتــی ئــەرکــی‬

‫(ئــاپــۆلــۆی‪)١١‬دا فەزاڤانەکان‬ ‫نەیانتوانی بەشی ســـەرەوەی‬ ‫ئااڵکە بەتەواوی بکەنەوە‪ .‬هەر‬ ‫بۆیە درێژی راگرەکە لەدرێژی‬ ‫ئااڵکە بچووکتر بــوو‪ ،‬ئەمەش‬ ‫بووبەهۆی ئەوەی ئااڵکە چینی‬ ‫تێبکەوێت‪ .‬ئەگەر راگرەکەی‬ ‫ســەرەوە بەتەواوەتی بکرایەوە‪،‬‬ ‫ئااڵکە بەبێ شەپۆل دادەبەزێنرا‪.‬‬ ‫سەیر ئــەوەبــوو لەئەرکەکانی‬ ‫دواتــری ئاپۆلۆدا ئەمەیان کرد‬ ‫بــەڕێــســا‪ ،‬چونکە بــەالیــانــەوە‬ ‫سەرنجڕاکێش ب ــوو‪ .‬ئااڵکە‬ ‫خەریکە دەشەکێتەوە چونکە‬ ‫فــەزاڤــانــەکــان ئەمەیان بــەالوە‬ ‫سەرنجڕکێشتر بــوو‪ .‬لەوانەیە‬ ‫ئەگەر بیانزانیبا رۆژێــک دێت‬ ‫ئــەمــە دەبــێــت بــەهــۆی گومان‬ ‫دروس ــت ــک ــردن ئـــەو کــارەیــان‬ ‫نەکردبا‪.‬‬


‫‪31‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫فەزاڤانانی ئاپۆلۆ چۆن لەپشتێنی ڤان ئالێن‬ ‫تێپيرین‌و زیندوو مانەوە؟‬

‫ی ــەک ــێ ــک لــەجــیــدیــتــریــن‬ ‫ئارگیومێنتەکان لــەســەر درۆ‬ ‫ب ــوون ــی س ــەف ــەر ب ــۆ مــانــگ‪،‬‬ ‫تــێــپــەڕبــوونــی فــەزاڤــانــەکــانــە‬ ‫لەقەڵغانی ترسناکی زەوی ـی‌و‬ ‫زیندوومانەوە لەدوای بەرکەوتن‬ ‫لــەگــەڵ تەنۆلکە پــڕ وزەکــانــی‬ ‫پشتێنەی (ڤــان ئالێن)ە‪ .‬ئەم‬ ‫تەنۆلکانە بەڕادەیەک پــڕوزەن‪،‬‬ ‫کە کێشەی تەندروستیی جیدیی‬ ‫بۆ فەزاڤانەکان دروست دەکەن‪.‬‬ ‫هەر بۆیە تێپەڕبوونی کەشتیی‬ ‫ســەرنــشــیــنــدار ل ــەم پشتێنەوە‬ ‫نامومکینە‪.‬‬ ‫راستییەکەی ئــەوەیــە هەم‬ ‫ســۆڤــیــەتــی‌و هـــەم ئــەمــریــکــا‬ ‫لــەمــبــارەوە بەجیدی نیگەران‬ ‫بــوون‌و لێکۆڵینەوەی زۆریــان‬ ‫لەمبارەوە کردبوو‪ .‬پشتێنەوەی‬ ‫(ڤان ئالن) ناوچەیەکی شێوە‬ ‫دوناتییە لەدەوروبەری زەویی‪،‬‬ ‫کە بەهۆی بواری موگناتیسیی‬

‫زەوییەوە تەنۆلکە پڕوزەکانی‬ ‫(خــۆرەبــا) دەکــەونــە داوەوە‪.‬‬ ‫رێــژەی ئەم تەنۆلکانە لەکاتی‬ ‫تۆفانە خۆرییەکان بەشێوەیەکی‬ ‫بـــەرچـــاو بــــەرز دەبــێــتــەوە‪.‬‬ ‫لەبارودۆخی ئاسایی بەشێکی‬ ‫بەرچاو لەتەنۆلکەکان وزەی‬ ‫کەمیان هەیە‌و تەنها بەشێکی‬ ‫کەم لەتەنۆلکانی ئەم ناوچە‬ ‫وزەیان بەرزە‪.‬‬ ‫مــانــەوە لــەم پشتێنەدا بۆ‬ ‫مــاوەیــەکــی زۆر کــاریــگــەری‬ ‫زۆر خــــراپ ل ــەس ــەر لــەش‬ ‫دادەنێت‪ .‬ئەگەر رێژەی دۆزی‬ ‫وەرگیراو بەرز بێت‪ ،‬بێگومان‬ ‫ژیانی فەازڤانەکان دەکەوێتە‬ ‫مەترسییەوە‪.‬‬ ‫بــەســەرنــجــدان بەخێرایی‬ ‫کەشتی فەزایی ئاپۆلۆ لەکاتی‬ ‫تێپەڕبوون لەپشتێنەکەدا کەمتر‬ ‫لە یەک کاژێر لەم شوێنەدا بووە‪،‬‬ ‫هــەرچــەنــد رێـــژەی وەرگــرتــن‬

‫دۆز(بــــڕی تــیــشــک) بــەرزتــرە‬ ‫لــەزەویــی بـــەاڵم بــەڕادەیــەک‬ ‫نییە ژیانی فەزاڤانەکان بخاتە‬ ‫مــەتــرســیــیــەوە‪ .‬بــەشــێــک لــەم‬ ‫تەنۆلکانە کــە وزەیـــان کەمە‬ ‫جلە فەزاییەکان هەڵیدەمژێ‌و‬ ‫تەنها بەشێکی بچووکی دەگات‬ ‫بەلەشی فەزاڤانەکان‪ .‬بەشێک‬ ‫لــەوانــەش وزەیـــان زۆر بــەرز‬ ‫نییەو لەپێستدا دەوەستن‪ ،‬هەر‬ ‫بۆیە رێژەیەکی زۆر کەم دەگاتە‬ ‫ناو لەش‪.‬‬ ‫هەژماردکردنەکانی پێشووتر‬ ‫پیشانیدەدا رێــژەی تیشکەکان‬ ‫کــــە دەکـــــەوێـــــت لــەلــەشــی‬ ‫فەزاڤانەکان بەهیچ شێوەیەک‬ ‫ترسناک نییە‪ .‬شایانی وتنە‬ ‫لەکاتی ئەرکەکانی ئاپۆلۆدا‬ ‫هیچکاتێک خــۆر چاالکیی‬ ‫بــــەرزی ن ــەب ــووە‪ ،‬ه ــەر بۆیە‬ ‫رێــژەی تیشکەکانی پشتێنەکە‬ ‫لــەدۆخــی سروشتییدا بــوو‪.‬‬

‫هەڵبەت ئــەگــەر فەزاڤانەکان‬ ‫لەو ناوچە بۆ ماوەیەکی زۆر‬ ‫بمایانەوە‪ ،‬بێگومان کاریگەری‬ ‫زۆر خراپی لەسەریان دەبوو‪.‬‬ ‫بەسەرنجدان بەم پرسانە‪،‬‬ ‫فــەزاڤــانــەکــان دەتــوانــن بەبێ‬ ‫کێشە لەم پشتێنەوە تێپەڕ ببن‪،‬‬ ‫هەرچەند لەم ماوەدا دەکەونە‬ ‫بــەر دوزێــکــی بــەرزی تیشک‪،‬‬ ‫ب ــەاڵم رێــژەکــە بەسەرنجدان‬ ‫بــەمــاوەی بەرکەوتنەکە بــەرز‬ ‫نییە‪ .‬بەواتایەکیتر پشتێنەی‬ ‫ڤان ئالن رێگر نییە لەسەفری‬ ‫مرۆڤ بۆ قوالیی ئاسمان‪.‬‬ ‫هەرچەند ئێستاش یەکێک‬ ‫لــەنــیــگــەرانــیــیــەکــانــی ســەفــرە‬ ‫دوورودرێــــژتــــرەکــــان‪ ،‬وەکــو‬ ‫سەفری مرۆڤ بەرەو مەڕیخ‪،‬‬ ‫بەرکەوتنە لەگەڵ تەنۆلکە پڕ‬ ‫وزەکانی فەزاو رێژەی بەرزی‬ ‫تیشکی گـــەردوونـــی لــەســەر‬ ‫رووبەری هەسارەی مەریخ‪.‬‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫‪32‬‬

‫دەکرێت کەشتییەکی فەزایی گەورە لەسەر رووی‬ ‫مانگ بنیشێتەوەو تەپوتۆز دروستنەکات؟‬ ‫یەکێکیتر ل ــەو شتانەی‬ ‫الیەنگرانی درۆبوونی سەفەر‬ ‫بۆ مەریخ باسیدەکەن ئەوەیە‬ ‫لــەکــاتــی نــیــشــتــنــەوەی مانگ‬ ‫نشینەکەدا هێزێکی پێچەوانە‬ ‫دروســت دەبــێــت‪ ،‬ئــەم هێزەو‬ ‫گـــازە دەرچـــووەکـــان دەبێت‬ ‫کونێک لەشوێنی نیشتنەوەدا‬ ‫دروســت بکات‪ .‬چۆن مانگ‬ ‫نشینەکە وەها کونێک دروست‬ ‫دەکات؟‬ ‫وەاڵمــی ئــەم گومانە زۆر‬ ‫قورس نییە‪ ،‬تەسەوری ئەوە بکە‬ ‫ئوتۆمبیڵێک بەخێرایی (‪)١٠٠‬‬ ‫کیلۆمەتر لەکاژێردا لەجادەیەکدا‬ ‫دەجووڵێت‪ .‬کاتێک بڕیاردەدا‬ ‫لەپارکینگێکدا بوەستێت‪ ،‬ئایا‬ ‫بەهەمان خێرایی دەچێتە ناو‬

‫پــارکــیــنــگــەکــەوە؟ لــەبــارودۆخــی‬ ‫ئــاســایــیــدا تـــۆ خــێــرایــیــەکــەت‬ ‫کەمدەکەیتەوەو بەرەبەرە دەوەستی‪،‬‬ ‫بۆ ئەم کارەش توانای بزوێنەرەکە‬ ‫دادەبەزێنیت‪ .‬فەزاڤانانی مانگ‬ ‫نشینەکانیش هــەمــان کــاریــان‬ ‫کردووە‪ ،‬پێشئەوەی بنیشنەوە‪ ،‬هێزی‬ ‫بزوێنەرەکەیان کەمکردووتەوە‪،‬‬ ‫تــاوەکــو بــەئــارامــی لــەســەر مانگ‬ ‫بنیشێتەوە‪ .‬بزوێنەرەکانی مانگ‬ ‫نــشــیــن دەی ــان ــت ــوان ــی هــێــزێــک‬ ‫بەگەورەیی (‪ )٤٤.٥‬هەزار نیوتن‬ ‫بەرهەم بهێنن‪ .‬فەزاڤانەکان لەکاتای‬ ‫نیشتنەوەدا توانای بزوێنەرەکەیان‬ ‫بــۆ (‪ )١٣.٣٥‬هــــەزار نیوتن‬ ‫کەمکردووەوە‪.‬‬ ‫بەپێی ئەژماردکردنێک تیرەی‬ ‫مانگ نشینەکە (‪ )١٣٧‬سانتی‬

‫مەتر بــووە‪ ،‬هــەر بۆیە رووبــەری‬ ‫نــیــشــتــنــەوەکــە یــەکــســان دەبــێــت‬ ‫بـــە(‪ )١٤٨٣٨‬سانتی مەتر چوار‬ ‫گۆشە‪ ،‬هەر بۆیە ئەو پەستانەی‬ ‫دەیخاتە سەر رووبەرەکە یەکسانە‬ ‫بە(‪)٩‬هەزار پاسکال‪ ،‬بۆ ئاگاداریتان‬ ‫پەستانی هــەوا لەسەر رووبــەری‬ ‫دەریاکان نزیکەی (‪ )١٠٠‬هەزار‬ ‫پاسکال‪.‬‬ ‫ئەم پەستانە کەمە بەاڵم دەبێت‬ ‫لەبیرمان نەچێت‪ ،‬مانگ‌و زەویی‬ ‫لەگەڵ یەکترییدا جیاوازن‪ .‬لەمانگ‬ ‫پەستانی بەرگەهەوا نییە‌و بەنزیکەیی‬ ‫ناوەندێکی بۆشە‪ .‬لەسەر زەویی‬ ‫بوونی هەوا دەبێت بەهۆی ئەوەی‬ ‫بڵێسەی ئاگری دەرچوو لەخاڵێکدا‬ ‫چــڕ ببێتەوە‪ ،‬ب ــەاڵم لەبۆشاییدا‬ ‫بەهۆی نەبوونی هــەواو پەستانی‬

‫کـــەش‪ ،‬گـــازە دەرچـــووەکـــان‬ ‫بەخێرایی بــاودەبــنــەوە‪ ،‬هەر‬ ‫بۆیە ئەو پەستانەی دەکەوێتە‬ ‫ســەر رووبــــەری مــانــگ زۆر‬ ‫کەمدەبێتەوەو هۆکارێک بۆ‬ ‫دروستبوونی چاڵ لەژێر مانگ‬ ‫نشینەکەدا بوونی نابێت‪.‬‬ ‫پرسیارێکیتر ئەوەی بۆچی‬ ‫تــەپ‌و تۆز لەسەر مانگ نییە‬ ‫کاتێک فــەزاڤــانــەکــان بەسەر‬ ‫مانگدا دەڕۆن؟‬ ‫بــازئــالــدریــن فــەزاڤــانــی‬ ‫ئــاپــۆلــۆی‪ ١١-‬لــەالی یەکێک‬ ‫لەپێیەکانی مانگ نشینی ئیگل‬ ‫ئــــــــەم پـــــرســـــیـــــارەش‬ ‫لـــەبـــەراوردکـــردنـــی مــان ـگ‌و‬ ‫زەوییەوە سەرچاوە دەگرێت‪،‬‬ ‫ب ــوون ــی تــــەپ‌و تـــۆز بــەنــدە‬ ‫بەجووڵەی هەواوە‪ ،‬بەواتایەکیتر‬ ‫هەوا تەپ‌و تۆز باڵودەکاتەوە‪.‬‬ ‫بەاڵم لەمانگ هەوا بوونی نییە‪،‬‬ ‫هــەر بۆیە جــووڵــەی هــەواش‬ ‫لەئارادا نییە‪ ،‬هەربۆیە کاتێک‬ ‫مــانــگ نشینەکە دەنێشێتەوە‬ ‫تەنها هەندێک تــۆز بەهۆی‬ ‫ئ ــەو کــەمــە گــــازەی لەمانگ‬ ‫نشینەکەوە دەردەچێت بوونی‬ ‫دەبێت‪ ،‬یان بەهۆی هێزێکەوە‬ ‫خــرابــێــتــە ج ــووڵ ــە‪ ،‬هــەربــۆیــە‬ ‫تەنها بەشێکی بچووک لەتۆز‬ ‫رێــک لەژێر مانگ نشینەکەدا‬ ‫دەجووڵێت‌و تۆزەکانیتر هەر‬ ‫لەوشوێنەی کە هەن دەمیننەوە‪.‬‬ ‫لەڕاستییدا تەنانەت نیشتنەوەی‬ ‫مانگ نشینەکە دەبێت بەهۆی‬ ‫ئەوەی ئەستوری تۆز لەشوێنی‬ ‫نیشتنەوەی مانگ نشینەکەو ئەو‬ ‫شوێنەی فەزاڤانەکانی پێ دەننە‬ ‫سەری زیاتر ببێت‪.‬‬


‫‪33‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫بۆچی وێنەکان هێندە کوالیتییان بەرزە؟‬ ‫ئــەمــەش پرسیارێکی زۆر‬ ‫ســەیــرە‪ ،‬دەڵــێــن تەکنەلۆژیای‬ ‫‪ ٤٥‬ســاڵ لـــەوەو پێش چۆن‬ ‫وێنەی تائەو رادەی ــە کوالیتی‬ ‫بەرزی پێتۆماردەکرا؟ لەڕاستییدا‬ ‫هــەمــوو وێــنــەکــان کوالیتییان‬ ‫زۆر بــەرز نەبوو بەڵکو تەنها‬ ‫ئەوانە نیشاندران کە کوالیتییان‬ ‫بــەرزە‪ .‬ئــەم وێنانە گرنگترین‬ ‫وێــنــەکــانــی مـــێـــژووی نــاســا‬ ‫بـــوو‪ .‬ئــەو تــەکــنــەلــۆژیــای بۆ‬ ‫مانگ نێردرا پێشکەوتووترین‬ ‫تەکنەلۆژیای سەردەمی خۆی‬ ‫بوو‪ .‬لەالیەکیتروە فەزاڤانەکان‬ ‫چەندین رۆژ مەشقیان لەسەر‬ ‫ئەو کارە کردبوو‪ ،‬کە دەبوایەت‬ ‫لەمانگ بیکەن‪ ،‬ئەوان باشترین‬ ‫مەشقی کارکردن بەکامیراشیان‬ ‫کردبوو‪ ،‬هەر بۆیە سروشتی بوو‬ ‫ئــەوان کارەکەیان جوانتر بێت‬ ‫لەخەڵکیتر‪ ،‬هەر بۆیە وێنەکانیان‬ ‫باشترینی سەردەمی خۆی بوو‪.‬‬

‫بەاڵم لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا‬ ‫هیشتا وێنەکان باش نەبوو‪ ،‬هەندێک‬ ‫لەوێنەکان چەندین ســاڵ دواتــر‬ ‫کــاری لەسەرکراو باڵوکرایەوە‪.‬‬ ‫زۆربــــەی خــەڵــک ئــەم وێنانەیان‬ ‫لەمیدیاکانەوە بینیوە‪ .‬ناسا باشترین‬ ‫وێنەکانی خۆی دابوو بە میدیاکان‌و‬ ‫میدیاکانیش بەپێی هەڵسەنگاندنی‬ ‫خۆیان لەناو ئەوانەدا باشترینەکانیان‬ ‫هەڵبژاردبوو‪ ،‬هەر بۆیە هەموو ئەو‬ ‫وێنانەی ئێمە دەمــانــدی‪ ،‬باشترین‬ ‫وێنەی مومکین بوون‪.‬‬ ‫دەربـــــارەی وێــنــەکــانــی مانگ‬ ‫شتێکیتر هەندێکجار باسدەکرێت‪ ،‬کە‬ ‫دەبێت ئاگادارکردنەوەیەکی بچووک‬ ‫لەبارەیەوە بدرێت‪ ،‬ئەویش چیرۆکی‬ ‫نــیــشــانــەی(‪)+‬ە لــەســەر وێنەکان‪،‬‬ ‫کە رۆڵی ریفرێنس لە کامێراکاندا‬ ‫دەگێڕێت‌و لەماوەیەک زۆر لەوەو‬ ‫پێشتر لــەبــەرنــامــە فــەزایــیــەکــانــدا‬ ‫بەکاردەهینرا‪ .‬هەندێک لەوانەی‬ ‫بڕوایان بەدرۆ بوونی ئەم سەفەرە‬

‫هەیە دەڵێن ئەمانە دواتر لەوێنەکان‬ ‫زیــادکــراون‪ ،‬هەر بۆیە لەهەندێک‬ ‫لەوێنەکاندا بەڕەشی‌و لەهەندێک‬ ‫وێنەکاندا بەسپییەتی دەبینرێن‌و‬ ‫لەهەندێک وێنەکاندا وەک ئەوەی‬ ‫(‪ )+‬بەهۆی دیمەنەکەوە بڕدراوە‌‪،‬‬ ‫وەک ئەوەی دیمەنەکە لەپێش (‪)+‬‬ ‫کەوە بێت‪.‬‬ ‫راستییەکەی تەنها شتێک لێرەدا‬ ‫رۆڵ دەبینێت‪ ،‬روناکیی دژ بەیەکە‪.‬‬ ‫کاتی روناکیی لێدان بەپێی ئامانج‬ ‫دیاری دەکرێت‌و هەر بەم پێیەش‬ ‫ئەگەر تۆ لەئامانجێکی روون وێنە‬ ‫بگریت‪ ،‬بەشێوەی رەش لەوێنەکەدا‬ ‫دەبینرێت‪ .‬ئەگەریش لەدیمەنی‬ ‫تــاریــک وێنە بگریت‌و روناکیی‬ ‫پێدانەکە زیادبکەیت ئاڤۆئکسپۆز‬ ‫دەبیت‌و ئەم نیشانە(‪ )+‬بە سپیەتی‬ ‫ببینرێت‪ .‬لەڕاستییدا هەر کەسێک‬ ‫لــەگــەڵ ه ــوون ــەری وێــنــەگــریــیــدا‬ ‫ئاشنایەتی هەبێت ئەم بابەتە بۆی‬ ‫روونە‪.‬‬

‫ئەگەر سەفەر بۆ مانگ راستەقینەیە‬ ‫بۆچی وێنەکان پاشخانیان یەکسان‌و‬ ‫وردەکارییەکەیان جیاوازە‬ ‫یەکێکیتر لەئارگیومێنتەکانی‬ ‫ناڕاست بوونی سەفری مرۆڤ بۆ‬ ‫مانگ‪ ،‬کە دەیهێننە گۆڕێ هەندێک‬ ‫وێنەیە کە فەزاڤانەکان تۆماریان‬ ‫کردووە‪ ،‬بەتایبەتیی لەوێنەی ژێرەوە‪،‬‬ ‫وێنەیەکی مانگ نشینەکە لەدیمەنێکی‬ ‫دووردەس ــت لەمانگ‌و وێنەیەکیتر‬ ‫هەمان دیمەنە بەاڵم مانگ نشینەکە‬ ‫نابینرێت‪ .‬ئەم وێنانە فەزاڤانەکان‬ ‫گرتوویانە‪ ،‬دەبێت لەکاتێکدا بووبێت‬ ‫مانگ نشینەکە لەسەر مانگ بووبێت‬ ‫چۆنە لەیەکێکیاندا مانگ نشینەکە‬ ‫دەبینریت‌و لەیەکێکیاندا نابینرێت؟‬ ‫ئەگەر تاوەکو ئێستا سەفەرت‬ ‫بۆ بیابان کردبێت‪ ،‬دەزان ــی هیچ‬ ‫رێگەیەک بۆ بەراوردکردنی دوورو‬ ‫نزیکی تەپۆڵکەکانی ئاسۆ بوونی‬ ‫نییە‪ ،‬لەوانەیە ئەم تەپۆلکانە بەرزایی‬ ‫نزمیان هەبێت‌و لەچەند سەد متریی‬ ‫تۆدا بێت‌و کێوە بەرزەکان لەچەند‬ ‫کیلۆمەترییدا بن‪ ،‬لەڕاستییدا هۆکاری‬ ‫ونــبــوونــی کــاروانــەکــان لەبیاباندا‬ ‫هەردەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ناکرێت‬ ‫دوورییەکان بەراورد بکرێت‪.‬‬ ‫لــەســەر مــانــگ ئـــەم دیــــاردە‬ ‫تــوونــدتــرە‪ .‬لــەســەزەویــی بەهۆی‬ ‫تــــەپ‌و تــــــۆزەوە لــــەهــــەوادا تۆ‬ ‫دەتوانیت هەستی دوورو نزیکیت‬ ‫لەال دروســت ببیت‪ ،‬بەاڵم لەسەر‬ ‫مانگ ئەمەش نییە‌و هیچ ئامێرێک‬ ‫بۆ بەراوردکردنی دووری لەئارادا‬ ‫نییە‪ .‬لەم وێنەدا ئەوەی دەبینرێت‬ ‫بەرزو نزمییە دوورەکانە‪ ،‬لەو وێنەی‬ ‫مانگ نشینەکە دەبینرێت فەزاڤانەکان‬ ‫لەپشتەسەری مانگ نشینەکەدان‪.‬‬ ‫لەوێنەکەیتردا ئــەوان چەند سەد‬ ‫مەترێک پیاسەیان کردووەو لەکاتێکدا‬ ‫وێنەیان گرتووە مانگ نشینەکەیان‬ ‫بەجێ هێشتەوەو تەنها دیمەنەکانی‬ ‫مــانــگ تــۆمــار دەکــــەن‪ .‬بــەهــۆی‬ ‫نەبوونی ئامرازێک بۆ دیاریکردنی‬ ‫دوورایـــــی تــۆ قــۆڵــتــەی یەکسان‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫‪34‬‬

‫بۆچی هیچ ئەستێرەیەک‬ ‫لەئاسمانی مانگدا نابینرێت؟‬ ‫ئەم دوو وێنە هەردووکیان هەن‌و راستیین‪ ،‬بەاڵم چۆن شتی‬ ‫وادەبێت؟ بابەتەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە‪ ،‬ئەگەر پێوەرێکی واتادار‬ ‫لــەئــارادا نەبێت بــەراوردکــردنــی مــەوداکــان تەنانەت لەوێنەکانی‬ ‫سەرزەوییش نامومکینە‪.‬‬

‫دیمەنێک لەمانگ نشین لەداوێنی کوێستانەکانی مانگدا – وێنەکە‬ ‫هی فەزاڤانانی ئاپۆلۆی ‪١٥‬یە‬

‫دیمەنێک لەکوێستانەکەی مانگ بەبێ بوونی مانگ نشین‪-‬وێنەی‬ ‫تۆمارکراوی فەزاڤانانی ئاپۆلۆی‪١٥ -‬‬ ‫دەبینیت‪ ،‬کە یەکێک لەپشتەسەری‬ ‫مانگ نشینەکەوە تۆمارکراوە ئەویتر‬

‫لەپێش مانگ نشینەکەوە‪ ،‬هەر‬ ‫بۆیە مانگ نشینەکە نابینرێت‪.‬‬

‫لەناو ئەو وێنانەی فەزاڤانانی ئاپۆلۆ لەسەر مانگەوە ناردوویانە‪،‬‬ ‫ئاسمان بەتەواوەتی تاریکە‪ ،‬بــەاڵم هیچ ئەستێرەیەک لەئاسماندا‬ ‫نابینرێت‪ ،‬ئایا دیارنەبوونی ئەستێرە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی سەفەر بۆ‬ ‫مانگ درۆیە؟‬ ‫راستییەکەی ئەوەیە ئەستێرەکان لەسەر جێگەکەی خۆیاندان‪،‬‬ ‫بەاڵم هۆکاری ‌هەڵە تێگەیشتنەکە بەراوردکردنی مانگە بەزەویی‪.‬‬ ‫مانگ بەهۆی ئەوەی بەرگەهەوای نییە‪ ،‬لەسەر زەویی کاتێک رۆژە‬ ‫روناکیی خۆر بەهۆی بەرگە هەواوە باڵو دەبێتەوەو ئەستێرەکان دیار‬ ‫نیین‌و کاتێک خۆر ئاوا دەبێت‪ ،‬ئاسمان تاریک دەبێت‪ .‬بەاڵم لەمانگ‬ ‫بەهۆی نەبوونی بەرگە هەواوە هەمیشە ئاسمان تاریکە تەنانەت کاتێک‬ ‫خۆر لەئاسماندایە‪ ،‬هەر بۆیە هەمیشە ئەستێرەکان دەبینرێن‪ .‬هەموو‬ ‫ئەرکەکانی ئاپۆلۆ لەکاژێر یەکی بەر لەبەیاندا بووە(بەکاتی مانگ)‪.‬‬ ‫هەر بۆیە خۆر لەئاسماندا بووەو روی مانگی روناک کردوەتەوە‪.‬‬ ‫تیشکی خۆر لەسەر مانگ‪ ،‬کەشتییە فەزاییەکەو فەزاڤانەکان‌و‬ ‫هەموو تەنەکان رووناکدەکاتەوە‪ ،‬بەاڵم ئاسمان تاریک‌و پرئەستێرەیە‪.‬‬ ‫کاتێک فەزاڤانەکان دەیانەوێت وێنە بگرن‪ ،‬ئامانجیان پیشاندانی قۆڵتەو‬ ‫بەرزو نزمییەکانی سەر مانگ‌و کەل‌و پەلەکان‌و مانگ نشینەکەو ئااڵکەو‬ ‫شوێن پێ‌و دیمەنەکانە‪ .‬لەهەندێک لەم وێنانەدا پاشخانێک لەئاسمانی‬ ‫مانگیش دەبینرێت‪ ،‬بەاڵم ئەگەر تۆ لەسەر زەویش بتهەوێت لەشەودا‬ ‫وێنەی هاوڕێیەکت بگریت‌و ئاسمانی پشتە سەریشی دیاربێت‪ ،‬دەبینی‬ ‫ئاسمان ئەستێرەی تێدا نییە‪ .‬هۆکارەکەی درەوشانەوەی زۆر کەمی‬ ‫ئەستێرەکانە لەچاو روناکیی سەر مانگ‪ ،‬هەر بۆیە ئەگەر بتهەوێت‬ ‫وێنەیەکی ئاسمانی بگریت کە ئەستێرەکانی دەربکەوێت دەبێت‬ ‫ماوەی روناکیی دانەکە رێکبخرێت‪ .‬ئەو دیمەنانەی روناکیی خۆری‬ ‫لێدەکەوێت لەماوەی کەمتر لەچرکەدا وێنەکەی تۆماردەکرێت هەر‬ ‫بۆیە ئەستیرەکان نابینرێن‪ ،‬جونکە روناکییەکەیان زۆر الوازە‪.‬‬ ‫ئەگەر لەگەڵ وێنەگریی فەلەکییدا ئاشنابن‪ ،‬دەزانن لەسەر زەوییش‬ ‫بۆ تۆمارکردنی شوێنی ئەستێرەکان دەبێت بۆماوەیەکی درێژی چەند‬ ‫دە چرکەیی روناکیی بدرێت لەفیلمە تۆمارکردنەکان‪ .‬نەبوونی ئەستێرە‬ ‫لەناو وێنەکاندا بەواتای نەبوونی ئەستێرە لەئاسماندا نییە‪ ،‬لەڕاستییدا‬ ‫ئەگەر هەبوایەت زیاتر دەبوو بەگوماناوی‪.‬‬


‫‪35‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫ئەگەر چوینەتە سەر مانگ‪ ،‬قسەی کۆتایی سەبارەت‬ ‫بۆچی بۆی نەگەڕاینەوە؟ بەدرۆبوونی سەفەر بۆ مانگ‬ ‫دەڵێن ناسا بەئەنقەسد فەزاڤانانی ئاپۆلۆی‪١-‬ی کوشتووە چونکە‬ ‫ویستویانە ئەم چیرۆکە لەقاوبدەن‪.‬‬ ‫پرسیارەکە ئەوەیە‪ ،‬ئەگەر ئەوکات دەممانتوانی بچین بۆ مانگ‪،‬‬ ‫بۆچی نزیکەی (‪)٣٠‬ســاڵــە نەمانتوانیوە بــۆی بگەڕینەوە؟ وەک‬ ‫باسمانکرد وەاڵمی ئەم پرسیارە دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی سیاسیی‌و‬ ‫ئابوریی‌و نێودەوڵەتیی‪ ،‬بودجەی ناسا لەو کاتەدا (‪)%٥‬ی بودجەی‬ ‫واڵت بوو‪ ،‬هەموو خەڵک پشتیان دەگرت‪ ،‬لە ئاپۆلۆی‪١١ -‬وە تاوەکو‬ ‫ئاپۆلۆی‪ ١٧-‬دوازدە کەس چوونە سەرمانگ‌و تەنها ئاپلۆی (‪)١٣‬‬ ‫شکەستی خوارد‪.‬‬ ‫لەناسادا گەنگەشەی زۆر لەسەر ئەولویتەکانی ئەم بودجە لەئارادایە‪،‬‬ ‫سەفەری سەرنشیندار هەرچەند دەسکەوتی ناڕاستەوخۆو درێژمەودای‬ ‫زۆری هەیە‌و سەرنجراکیشە‪ ،‬بەاڵم دەسکەوتی راستەوخۆی لەگەڵ‬ ‫ئەرکە روبۆتیکەکان بەراورد ناکرێت‪ .‬بۆ نموونە ژمارە ئەو وتارە‬ ‫زانستییانەی لەتەلیسکۆپی فەزایی هابڵەوە دەستمان دەکەوێت دە‬ ‫بەرامبەر زیاترە لەداتا بەدەست هاتووەکانی وێستگەیەکی فەزایی‪.‬‬ ‫هەندێک کەس لەناسا بروایان وایە مادام بودجەکەمان سنووردارە‪،‬‬ ‫لەجیاتی ئەوەی سێ کەس بۆ مانگ بنێرێین دەتوانیین دەیان ئەرکی‬ ‫رۆبۆتیک لەسەر مانگەکانی موشتەریی‌و زوحەل‌و مانگ‌و مەڕیخ‌و‬ ‫هەسارۆکەکان‌و کلکدارەکان ئەنجامبدەین‪ ،‬تاوەکو قەبارەی داتاکانمان‬ ‫زۆرتر بێت‪.‬‬ ‫لەئێستادا هیج کۆ دەنگییەک لەناو کۆمەڵگای زانستییدا بۆ دووبارە‬ ‫گەڕانەوە بۆ مانگ نییە‌‌و هۆکارێکی دیاریکراویش بۆ ئەم سەفەرە‬ ‫لەئارادا نییە‪ .‬لەالیەکیترەوە ئەگەر بڕیارە مرۆڤ دووبارە بۆ مانگ‬ ‫بگەڕێتەوە هەموو تەکنەلۆژیاکانی ئەم سەفەرە دەبێت سەرلەنوێ‬ ‫دیزایین بکرێتەوە جونکە ئــەوەی پێشوو ئیکسپایەر بــووەو بۆ‬ ‫ئەندازیارەکان دروستکردنی تەکنەلۆژیای نوێ زۆر ئاسانترە وەک‬ ‫لەوەی تەکنەلۆژیای کۆن زینددو بکەنەوە‪ ،‬چونکە ئەو تەکنەلۆژیا وون‬ ‫بووەو کارگەکانی دروستکەری ئەو بەرهەمانە یان نەماون یان ئێستا‬ ‫خەریکی کاریترن‪.‬‬

‫پرسیارێکی سەرنجڕاکێش‬ ‫مانگ نشینەکە بۆ گەڕانەوە دەبوو سووتەمەنی بسوتێنێت‪ ،‬وەک‬ ‫چۆن لەو موشەکانەی‪ ،‬لەزەوییەوە بەرەو فەزا بەڕێدەکرێن دەبینرێت‪.‬‬ ‫بۆچی لەمانگ نشینەکەدا وەها شتێک نابیینرێت؟‬ ‫ئەم پرسیارەش زۆر ئاڵۆز نییە‪ ،‬ئەو سووتەمنییەیی مانگنشینەکە بۆ‬ ‫گەڕانەوە بۆ زەویی بەکاریدەهێنا بریتیبوو لەهیدرازین(‪)N2H4‬و دووانە‬ ‫نایترۆجینی ترائۆکساید(‪ ،)N2O4‬ئاوێتەبوونی ئەم دوو مادە بڵێسە‬ ‫دروستناکات‪ ،‬بەواتایەکی تر لەسووتانی ئەمانە بلێسەیەکی روون‌و نەبین‬ ‫دروستدەبێت‌و بەکردەوە هیچ شتێک بۆ بینیین لەئارادا نییە‪.‬‬

‫هەڵبەت ئەو قسانەی کردمان‬ ‫الیەنگرانی تیۆریی پالنگێڕی رازی‬ ‫نــاکــات‪ .‬سەرنجڕاکێش ئــەوەیــە‬ ‫هەندێکیتر بەدیوێکیتردا پروپاگەندە‬ ‫دەکــەن‪ ،‬لەکاتێکدا هەندێک کەس‬ ‫دەڵێن مــرۆڤ سەفەری بۆ مانگ‬ ‫نەکردووە‪ ،‬کۆمەڵێک خەڵکیتر لەسەر‬ ‫ئەو بڕوایەن سەفەر بۆ مانگ دوای‬ ‫ئاپۆلۆ‪ ١٧-‬ش درێــژەی هەبووەو‬ ‫ناسا بەهۆی دۆزینەوەی هەندێک‬ ‫بەڵگە لەسەر مانگ ئەم سەفەرانەی‬ ‫شــاردوەتــەوە‪ .‬لەساڵی (‪)٢٠١١‬دا‬ ‫الیەنگرانی ئەم گریمانە فیلمێکی‬ ‫سینەمایی شێوە بەڵگەنامەییان بەناوی‬ ‫ئاپۆلۆ‪ ١٨-‬بــاوکــردەوە‪ ،‬هەڵبەت‬ ‫ئــەمــانــە هــەرگــیــز نــەیــانــوت چۆن‬ ‫دەکــرێــت موشەکێکی زەبــەاڵحــی‬ ‫وەک ساتێرنی‪ ٥-‬بەدزییەوە بنیردرێت‬ ‫بۆ فەزا‪.‬‬ ‫س ــەف ــەر ب ــۆ مــانــگ یەکێک‬ ‫لــەگــرنــگــتــریــن‪ ،‬گـــەورەتـــریـــن‌‌و‬ ‫لەهەمانکاتدا قورسترین ئەرکەکانی‬ ‫مــرۆڤ بــەدرێــژایــی مــێــژوو بــووە‪.‬‬ ‫هەندێکجار بڕواکردن بەوەی مرۆڤ‬ ‫دەتــوانــێــت وەهـــا کــارێــک بکات‬ ‫قورسە‪ ،‬ئەم ئەرکە قورسبوو‪ ،‬چونکە‬ ‫هەم تێچووەکەی خەیاڵی بوو‪ ،‬هەم‬ ‫بەڕێوەبردن‌ێکی زۆر قورسی هەبوو‪،‬‬ ‫لەهەمانکاتێشدا دەبــوایــەت رای‬ ‫گشتیی بۆ ئەم کارە هانبدرایەت‌و‬ ‫پێبگەیندرایەت‪.‬‬

‫زۆربەی ئەو کەسانەی بڕوایان‬ ‫وایە ئەم سەفەرە نەکراوە‪ ،‬چەندین‬ ‫کاژێر خەریکی سەیرکردنی وێنەکان‬ ‫دەبــن‪ ،‬تاوەکو ئاماژەیەک لەهەڵە‬ ‫بــدۆزنــەوەو زلــی بکەنەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوەیان لەبیردەچێت ئەوان سەیری‬ ‫چی وێنەگەلێکی شکۆدار دەکەن‪.‬‬ ‫چیرۆکی سەفەر بۆ مانگ تەنانەت‬ ‫لــەالیــەن رکــەبــەرە سەرەکییەکەی‬ ‫ئەمریکا واتە سۆڤییەتی‪ ،‬کە وردو‬ ‫درشتی کارەکانی لەژێر چاوەدێرییدا‬ ‫بوو بەدرۆ نەخرایەوە‪ .‬ئەم سەفەرە‬ ‫نەتەنها خەونی ناسا بەڵکو خەونی‬ ‫هەموو مرۆڤایەتیی بوو‪.‬‬ ‫الیەنگرانی تیۆریی پالنگێڕی‬ ‫تەنانەت بەو ئاوێنەش رازی نیین‬ ‫کە فەزاڤانانی ناسا لەسەر مانگ‬ ‫دایانناوە‌و هێشتا هەر لەوێیە‌و تەنانەت‬ ‫ئارەزوومەندانی ئاماتۆری فەزاش‬ ‫دەتوانن بەناردنی لەیزرو گەڕانەوەکەی‬ ‫مـــەودای دووری زەویـــی‌و مانگ‬ ‫بــپــێــویــن‪ .‬کــاتــێــک وێــنــەی نوێی‬ ‫خوڵگەگەڕی مانگ پیشانیاندەدرێت‌و‬ ‫شوێن پێی فەزاڤانەکان دیارە‌و ئامێرە‬ ‫زانستییە بەجێ ماوەکان هەر لەوێن‪،‬‬ ‫ئەوان هێشتا هەر دەڵێن مرۆڤ بۆ‬ ‫مانگ نەچووە‪.‬‬ ‫تەنانەت ئەوان بڕوا بەوێنەکانی‬ ‫خولگەگەڕی مانگی ژاپۆنیش ناکەن‪،‬‬ ‫کە وێنەکانی (‪ )٣٠‬ساڵ پێشتری‬ ‫ئاپۆلۆ پشت راستدەکاتەوە‪.‬‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫‪36‬‬

‫لەشی مرۆڤ بەرگەی چی‬ ‫تاودانێک دەگرێت؟‬


‫‪37‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫ئ‬ ‫ئە ەزموونی‬ ‫س‬ ‫وا‬ ‫ر‬ ‫ب‬ ‫وون‬ ‫زمو‬ ‫زۆ ونێکی سەرسوو ی شەمەن‬ ‫ە‬ ‫ف‬ ‫ە‬ ‫ر‬ ‫ی‬ ‫ر بەرزە‪ .‬زۆرتری ڕهێنەرە‪ ،‬چونکە ئاسمانی‪،‬‬ ‫لە‬ ‫ن‬ ‫تاو‬ ‫ش دەتوانێت بەر تاودانێک لەدۆ دان تێێدا‬ ‫تاو‬ ‫خی‬ ‫گە‬ ‫دانی زە‬ ‫ی بگرێت (‪ )٥‬ئاساییدا‬ ‫و‬ ‫ی‬ ‫ی‬ ‫ە‬ ‫‪.‬‬ ‫ز‬ ‫ببێ‬ ‫ب‬ ‫یات‬ ‫ت بەهۆی لەسەر ر لەمە ترسناک ەرامبەری‬ ‫ەو‬ ‫خ‬ ‫لەوانەیە‬ ‫جگە لەبڕی تاو ۆچوونی‬ ‫ک‬ ‫ە‬ ‫س‬ ‫ی‬ ‫وە‬ ‫دان‬ ‫ت‬ ‫رگرتنەکەدا گرنگ ەکە ئاراستەی لە اودراو‪.‬‬ ‫ی‬ ‫وە‬ ‫شی‬ ‫ستابن خوێن بە خۆی هەیە‪ .‬ئ ش لەتاو‬ ‫رەو‬ ‫ەگە‬ ‫خو‬ ‫خۆارەوە دەچی ر بەپێوە‬ ‫ب ێن لەدە‬ ‫م‬ ‫ا‬ ‫غ‬ ‫دا‬ ‫‌‬ ‫ت‬ ‫کە‬ ‫ەه‬ ‫ۆی بێهۆش بـو مدەبێتەوەو ئەمە و ریژەی‬ ‫د‬ ‫و‬ ‫ش‬ ‫ە خولەک بڕی ن‪ .‬ئەز‬ ‫م‬ ‫دەبێت‬ ‫و‬ ‫و‬ ‫ن‬ ‫ک‬ ‫ر‬ ‫دنی‬ ‫زە‬ ‫تاو‬ ‫ویــی‪ ،‬دەبێت ب دانی پێنج بەرامب پێنج بۆ‬ ‫کە‬ ‫ەر‬ ‫ەهۆ‬ ‫تاودانی‬ ‫پ سەکان سەرەتا ت ی لەمە‬ ‫ر‬ ‫گ‬ ‫ن‬ ‫ز‬ ‫و‬ ‫یک‬ ‫اش‬ ‫انیش بێهۆش دە نێلێکی روناکیی بوونەوە‪،‬‬ ‫ب‬ ‫د‬ ‫ن‪.‬‬ ‫ف‬ ‫ەبینن و‬ ‫دژ رۆکەوانان‬ ‫ە‬ ‫ک‬ ‫ا‬ ‫ن‬ ‫ب‬ ‫ە تاودان بەرگە ەلەبەرکر‬ ‫د‬ ‫ن‬ ‫ی‬ ‫ج‬ ‫دە‬ ‫لی‬ ‫ین‬ ‫گــرن‪ .‬ب ـەاڵم ژ ۆ بەرامبەری تاو تایبەتیی‬ ‫دان‬ ‫کە‬ ‫مــا‬ ‫سی ئەمریکاییەوە رەی پێوانەیی ل ی زەویی‬ ‫ە‬ ‫ال‬ ‫تۆما‬ ‫(دک‬ ‫یەن دوو‬ ‫هـەمـ تۆر فالنا‌)و (گا ر کراوە‪:‬‬ ‫ا‬ ‫تاو ری ئ ـاوی پەس ن گری)‪،‬‬ ‫ب‬ ‫ە‬ ‫ب‬ ‫ە‬ ‫ک‬ ‫ت‬ ‫دانی (‪ )٣١.٢٥‬ان ب ـەرز توانیا ارهێنانی‬ ‫ن‬ ‫بە‬ ‫زەو‬ ‫رامبەری تاودانی بەرگەی‬ ‫یی بگرن‬ ‫‪.‬‬ ‫کێ‬ ‫بە‬ ‫شکردنی‬ ‫هـ اڵم لەپە‬ ‫س‬ ‫ت‬ ‫ا‬ ‫ن‬ ‫ی‬ ‫ی (‬ ‫ئاسۆی‬ ‫ئاسما جــان ستێپ)‪ ،‬لـ یدا تۆ‬ ‫م‬ ‫ا‬ ‫ر‬ ‫ی‬ ‫نی‬ ‫ەفـڕۆکـەوانـەکـ جیهانی‬ ‫کۆمەڵێ ئەمریکای‬ ‫ە‬ ‫‪،‬‬ ‫ا‬ ‫ن‬ ‫ـ‬ ‫ک‬ ‫ی‬ ‫ە‬ ‫لە‬ ‫ک‬ ‫هێزی‬ ‫تاقیکردنەوەی ساڵی (‪٤‬‬ ‫‪٥‬‬ ‫‪٩‬‬ ‫‪١‬‬ ‫)‬ ‫کردو‬ ‫دا لە‬ ‫توانی ب‬ ‫موش‬ ‫ە‬ ‫ک‬ ‫ر‬ ‫ی‬ ‫ی‬ ‫گ‬ ‫ە‬ ‫دا‬ ‫ی‬ ‫تاو‬ ‫ت‬ ‫ب‬ ‫دانی زەویی بگرێ اودانی (‪ )٤٦.٢‬ەشداری‬ ‫ب‬ ‫ت‪.‬‬ ‫ەرامبەری‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫‪38‬‬

‫بۆچی کەس ناتوانێت‬ ‫خۆی لەقەرەی تیۆریی‬ ‫رێژەیی ئانیشتاین بدات؟‬


‫‪39‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫فــیــزیــایــیــەکــان بـــــەردەوام‬ ‫مــەســەجــی جــۆربــەجــۆریــان‬ ‫پـــێـــدەگـــات‪ ،‬کـــە دەڵــێــــــــن‬ ‫دەیــســەلــمــێــنــن ئــایــنــشــتــایــن‬ ‫لــەتــیــۆریــیــەکــانــیــیــدا تــووشــی‬ ‫ه ــەڵ ــە هــــاتــــووە‪ ،‬زۆربـــــەی‬ ‫جار لەگەڵ ئەم مەسجانەدا‬ ‫دەیـــــــــــــــان الپــــــــەڕەی پــڕ‬ ‫لەهاوکێشـــەی ئاڵۆز هاوپێچ‬ ‫دەکرێت‪ ،‬یان دەیان چەمکی‬ ‫زانــســتــیــی ســەیــروســەمــەڕەی‬ ‫بــۆ دادەهــێــنــرێــت‪ ،‬کــە لەناو‬ ‫فیزیایەکاندا باو نیین‪.‬‬ ‫ئــــــــەم مــــەســــجــــانــــە‌و‬ ‫هــاوپــێــچــەکــانــیــان بەخێرایی‬ ‫دەس ــڕێ ــن ــەوە‪ ،‬ئــەویــش نــەک‬ ‫بــەهــۆی ئــەوەی فیزیاییەکان‬ ‫تیۆریی رێژەییان زۆر خۆش‬ ‫دەوێت بەڵکو بەو هۆکارەی‬ ‫ئەمانە نــاتــوانــن جێگرەوەی‬ ‫تیۆریی ئاینشتاین بن‪.‬‬ ‫لەکۆتایی سااڵنی (‪)١٧٠٠‬‬ ‫دا تیۆرییەکی گەرمایی بەناوی‬ ‫کالۆری هەبوو؛ بەپێی ئەم‬ ‫تیۆرییە‪ ،‬شلەیەک هەیە‪ ،‬کە‬ ‫وەک خــۆی دووردەخــاتــەوە‪،‬‬ ‫بــەو واتایەیی تائەو جێگەی‬ ‫دەکرێت دەکشێت‪ .‬ئەم شلەیە‬ ‫نەدەبینرا‪ ،‬بەاڵم هەر مادەیەک‬ ‫کالۆری زیاتری هەبووایەت‬ ‫پــلــەی گەرمییەکەی بــەرزتــر‬ ‫بوو‪.‬‬ ‫لــەم تــیــۆریــیــەوە چەندین‬ ‫پــێــشــبــیــنــی دەکــــرێــــت‪ ،‬کــە‬ ‫هــەمــوویــان بــۆ پێشکەوتنی‬ ‫زانــســت گرنگن؛ بــۆ نمونە‬ ‫کــــالــــۆری لــەنــاونــاچــێــت‌و‬ ‫دروست نابێت‪ ،‬گەرما(وزە)‬ ‫دەپارێزرێت‌و ئەگەر تەنێکی‬ ‫ســـارد لەنزیــــک تەنێکی‬ ‫گــەرمــدا بێت کــالــۆری ناو‬ ‫تەنە گەرمەکە دەگوازرێتـــەوە‬ ‫بــۆ تــەنــە س ــاردەک ــە‪ ،‬تــا ئەو‬ ‫کاتەی دەگەن بەهاوسەنگیی‪.‬‬ ‫لەهەمانکاتدا ئــەگــەر هــەوا‬ ‫بــکــشــێــت چــڕیــیــەکــەی زۆر‬ ‫کــــەمــــدەبــــێــــتــــەوەو پــلــەی‬

‫گــەرمــیــیــەکــەی دادەبـــەزێـــت‪،‬‬ ‫کاتێکیش هەوا چڕ دەبێتەوە‬ ‫رێـــژەی کــالــۆریــیــەکــەی زیــاد‬ ‫دەبــێـت‌و پلەی گەرمییەکەی‬ ‫بەرز دەبێتەوە‪.‬‬ ‫بـــــەاڵم ل ــەڕاس ــت ــی ــی ــدا "‬ ‫شلەیەکی گەرمایی" بەناوی‬ ‫کالۆری بوونی نییە‌و گەرما‬ ‫بریتییە لەجووڵە وزەی گەردو‬ ‫گەردیلەکانی ناو مادە‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ئەوەشدا ئــەوەی ئەم تیۆرییە‬ ‫پێشبینی دەکــــات راســتــە‌و‬ ‫مــودێــلــی کــالــۆری ئێستاش‬ ‫بــەبــاشــی ســاڵــی (‪)١٧٠٠‬‬ ‫کاردەکات‪ .‬بەاڵم ئەم مودێلە‬ ‫لەم سەردەمەدا بەکارناهێنرێت‌‪،‬‬ ‫چونکە مودێلیترهەن لەکرداردا‬ ‫باشترن‪.‬‬ ‫ئــــەم بــابــەتــە الیــەنــێــکــی‬ ‫بـــنـــچـــیـــنـــەیـــی تـــیـــۆریـــیـــە‬ ‫زانستییەکانە‌و ئەگەر کەسێک‬ ‫بیەوێت تیۆرییەکی زانستیی‬ ‫بەهێز بەتیۆرییەکیتر جێگە‬ ‫بــگــرێــتــەوە‪ ،‬دەبــێــت تیۆرییە‬ ‫نوێیەکە بەهێزتر بێت لەوەی‬ ‫پــێــشــووتــر‪ .‬لــەهــەمــانــکــاتــدا‬ ‫ئەگەر کەسێک تیۆریی نوێ‬ ‫پێشـــکەش دەک ــات‪ ،‬دەبێت‬ ‫بەباشی ئــاگــاداریــی تیۆرییە‬ ‫کــۆنــەکــەو کێشەکانی بێت‌و‬ ‫بزانێت چــۆن دەکــرێــت ئەم‬ ‫کــێــشــانــە دەربــاســبــکــرێــت‪.‬‬ ‫تــەنــانــەت هــەنــدێــکــجــاریــش‬ ‫لــەدوای دۆزیــنــەوەی تیۆریی‬ ‫نوێتر تیۆرییە کۆنەکە هەر‬ ‫بەکاردەهێنرێت‪ ،‬وەکو ئەوەی‬ ‫چــۆن ئێستاش کێشکردنی‬ ‫نیوتنی بەکاردەهێنرێت‪.‬‬ ‫ئ ــەو ســـەردەمـــەی نیوتن‬ ‫تیۆرییەکەی لەسەر کێشکردنی‬ ‫گــــــەردوونــــــی لـــەســـااڵنـــی‬ ‫پێشکەشکرد؛‬ ‫(‪)١٦٠٠‬دا‬ ‫کێشکردنی وەکـــو هێزێکی‬ ‫راک ــێ ــش ــەر لــەنــێــوان تــەنــە‬ ‫بارستاییەدارەکاندا ناساند‪.‬‬ ‫ئــەم هــێــزە هــەلــی رەخساند‬ ‫ت ــاوەک ــو پێشبینی راســـت‌و‬

‫دروســــت لــەســەر جــووڵــەی‬ ‫هەسارەکان بکرێت‌و تەنانەت‬ ‫هەسارەی نیپتۆنیش کەشف‬ ‫بکرێت‪ ،‬تــوانــرا بەهۆییەوە‬ ‫پێوەندیی بنچینەیی لەنێوان‬ ‫بارستایی ئەستێرەیەک‌و پلەی‬ ‫گــەرمــاکــەی‌و زۆر شتیتریش‬ ‫بـــدۆزرێـــتـــەوە‪ ،‬کێشکردنی‬ ‫نیوتنی ئەو کاتە بەهێز بوو‪،‬‬ ‫ئێستاش هەر بەهێزە‪.‬‬ ‫لــەســااڵنــی (‪)١٩٠٠‬دا‬ ‫ئاینشتاین مودێلێکی جیاوازی‬ ‫بەناوی رێژەیی گشتیی پێشنیار‬ ‫کــرد‪ .‬گریمانەی سەرەکیی‬ ‫ئــەم تیۆرییە بریتییە لــەوەی‬ ‫کێشکردن بەهۆی چەمانەوەی‬ ‫فـــەزا کــاتــەوە روودەدات‪.‬‬ ‫هــــەر چ ــەن ــد مــۆدێــلــەکــەی‬ ‫ئــایــنــشــتــایــن بــەشــێــوەیــەکــی‬ ‫بەرچاو جیاوازە لەمودێلەکەی‬ ‫نیوتن‪ ،‬بــەاڵم ماتماتیکەکەی‬ ‫پــیــشــانــدەدات هاوکێشەکانی‬ ‫نیوتن‌ ئەنجامەکانیان نزیکە‬ ‫ئاینشتاین‪.‬‬ ‫لەتیۆرییەکەی‬ ‫لەڕاستییدا هەرچی کێشکردنی‬ ‫نــیــوتــن پــێــشــبــیــنــی دەکــــات‬ ‫تــیــۆریــیــەکــەی ئاینشتاینش‬ ‫پێشبینی دەکـــات‪ ،‬ســەرەڕای‬ ‫ئــەوە تیۆرییەکەی ئاینشتاین‬ ‫پێشبینی کــونــەڕەشــەکــان‪،‬‬ ‫تەقینەوە گەورەکە‪ ،‬خولگەی‬ ‫عــــەتــــارودو‪ ....‬دەکـــات‌و‬ ‫بــــەشــــیــــوەی کـــــرداریـــــش‬ ‫دۆزانەوتەوە‪.‬‬ ‫هــەرــــــبــۆیــە ئانیـــشتاین‬ ‫لــەپــێــش نــیــوتــنــەوەیــە‪ ،‬بــەاڵم‬ ‫کـــارکـــردن بــەتــیــۆریــیــەکــەی‬ ‫ئــایــنــشــتــایــن زۆر قــورســتــرە‬ ‫لــەکــارکــردن بەتیۆرییەکەی‬ ‫نیوتن‪ ،‬بۆیە ئەگەر پێویست‬ ‫بـــــەوردی زۆر نــەکـــــــــــات‪،‬‬ ‫دەکرێت تیۆرییەکەی نیوتن‬ ‫لەجیاتی ئـــەوەی ئاینشتاین‬ ‫بــەکــار بهێنرێت‪ ،‬هــەر بۆیە‬ ‫تیۆریی نیوتــــن رێک بەڕادەی‬ ‫کــاتــی هــاتــنــەئــارایــەوە ورد‌و‬ ‫کارایە‪.‬‬

‫هــەڵــەبــوونــی کێشکردنی‬ ‫ئاینشتاین (واتــــە رێــژەیــی)‬ ‫بــەتــیــۆریــی ناسەلمێندڕێت‪،‬‬ ‫بەڵکو بــەڵــگــەی تاقیگەیی‌و‬ ‫ئەزموونی نەگونجاو لەگەڵ‬ ‫تیۆریی رێــژەیــیــدا پێویستە‪.‬‬ ‫تیۆریی ئاینشتاین ئــەو کاتە‬ ‫جــێــگــەی تــیــۆریــی نیوتنی‬ ‫گرتەوە‪ ،‬کە بەڵگەی بینراوی‬ ‫گونجاو لــەگــەڵ ئاینشتاین‌و‬ ‫نەگونجاو لەگەڵ نیوتندا کەوتە‬ ‫بــەردەســت‪ .‬هــەر بۆیە تائەو‬ ‫کــاتــەی بــەڵــگــەی ئــەزمــوونــی‬ ‫دەســتــنــەکــەوێــت قــســەکــردن‬ ‫لــەســەر هــەڵــەبــوونــی تیۆریی‬ ‫ئاینشتاین کارێکی بێهوودەو‬ ‫بێ ئاکامە‪.‬‬ ‫رێگەیەکیتر بــۆ زاڵــبــوون‬ ‫بەسەر ئاینشتایندا گەشە پێدانی‬ ‫تیۆرییەکەیە‪ ،‬کــە بــەڕوونــی‬ ‫پیشانیبدات تیۆریی ئاینشتاین‬ ‫تیۆرییە‬ ‫نزیککردنەوەیەکی‬ ‫نوێیەکەیە‪ ،‬یــان بیسەلمێنێت‬ ‫ئەو تاقیکردنەوانەی رێژەیی‬ ‫گــشــتــیــی پــێــیــدا تــێــپــەڕیــوە‪،‬‬ ‫ئــەمــیــش ســـەرکـــەوتـــووانـــە‬ ‫دەرباسی دەکــات‪ ،‬لەحاڵەتی‬ ‫ئــایــدیــاڵــدا‪ ،‬تیۆرییە نوێیەکە‬ ‫هەندێک پێشبینی دەکات کە‬ ‫بەشێوەیەکی مەعقول دەکرێت‬ ‫تاقیبکرێنەوە‪.‬‬ ‫ئــــــەگــــــەر ب ــک ــرێ ـــ ـــ ــت‬ ‫وەهـــــــــــــــــــــــا کـــــارێـــــک‬ ‫ئایدیای‬ ‫ئەنجامبدرێـــت‌و‬ ‫پێشــــکـــەشبکرێت‬ ‫ن ــوێ‬ ‫فیزیاییەکان گوێت بۆ دەگرن‪،‬‬ ‫تیۆریی رێسمــــان‌و کێشکردنی‬ ‫کــوانــتــەمــیــی‪ ،‬نــمــوونــەیــەکــن‬ ‫لەوەها مودێل گەلێک‪.‬‬ ‫بــــەاڵم ئــەگــەر تــەنــانــەت‬ ‫کــەســێــک بــتــوانــێــت وەهـــا‬ ‫دابهــــێنێت‪،‬‬ ‫تیۆرییەکیش‬ ‫تــیــۆریــی ئــایــنــشــتــایــن هــەر‬ ‫بەمتمانەپێکراوی دەمێنێتەوەو‬ ‫هەرگیز بەهەڵە نـــاونابرێت‬ ‫تــەنــهــا ســنــورەکــانــی روونــتــر‬ ‫دەبێتەوە‪.‬‬


‫‪No.28, May 2014‬‬

‫‪40‬‬

‫‪650S Spider‬‬

‫‪McLaren‬‬

‫شاکاری کۆنڤێرتەیبلی مکالرین‬


‫‪41‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫بــەپــێــچــەوانــەی زۆربــــەی‬ ‫مــودێــلــەکــان کــۆنــڤــێــرتــەیــبــل‪،‬‬ ‫مکالرین (‪ )S650‬سپایدەر‬ ‫کردارێکی هاوشێوەی نموونەی‬ ‫بنەیی کوپە(‪ )S650‬هەیە‪ .‬ئەم‬ ‫ئۆتۆمبیلە تەنها لــەمــاوەی (‪)٣‬‬ ‫چرکەدا لەخێرایی سفرەوە دەگات‬ ‫بە (‪ )١٠٠‬کیلۆمەتر لەکاژێردا‪.‬‬ ‫مکالرین سپایدەر(‪)S650‬‬ ‫کۆنڤێرتەیبل‪،‬‬ ‫ئۆتۆمبیلەیەکی‬ ‫بــەچــوســتــی بـــــەرزەوەیـــــە‪ ،‬بێ‬ ‫سەقف بوونەکەی هیچ چەشنە‬ ‫کێشەیەکی بۆ کردارە بێهاوتاکەی‬ ‫دروســت نەکردووە‪.‬لەڕاستییدا‬ ‫جێژی شۆڤێری کردن بەسپایدەر‬ ‫( ‪)S 6 5 0‬‬

‫یــەکــســانــە لـــەگـــەڵ مــودێــلــە‬ ‫کوپەییەکەیدا‪ .‬جگە لــەوەش‬ ‫سەقفێکی تاکراوی کانزایی‌و دوو‬ ‫بەشی لەسەری دانراوە‪.‬‬ ‫ئــــەم مــودێــلــە بــەرەنــگــی‬ ‫پـــــرتـــــەقـــــاڵـــــی(‪)Tarocco‬‬ ‫پــــێــــشــــکــــەش دەکــــــرێــــــت‌و‬ ‫بەهاوکاری هاوبەشی تەکنیکی‬ ‫کــۆمــپــانــیــای(‪)AkzoNobel‬‬ ‫بەرهەمهاتووە‪.‬‬ ‫سپایدەر (‪ )S650‬لەدیدی‬ ‫میکانیکییەوە لــەگــەڵ مودێلی‬ ‫کــــوپــــەی(‪ )S650‬یــەکــســانــەو‬ ‫بزوێنەری تاقانەی کۆمپانیاکە‬ ‫واتـــە (‪ )M838T‬لــەســەرە‪.‬‬ ‫ئەم بزوێنەرە هەشت پستۆنەو‬ ‫لــەشــێــوەی (‪)V‬یـــــە‪ ،‬کە‬ ‫ه ــەڵ ــگ ــری تــویــیــن‬ ‫ت ــۆرب ــۆی ــەو‬

‫تواناکەی (‪ )٦٤١‬ئەسپی هەڵمییەو‬ ‫زەبرەکەی (‪ )٦٧٨‬نیوتن مەترە‪.‬‬ ‫تاودانەکەی لەگەڵ مودێلی‬ ‫کوپەییدا یەکسانەو لەسێ چرکەدا‬ ‫خێراییەکەی لەسفرەوە دەگات‬ ‫بە (‪ )١٠٠‬کیلۆمەتر لەکاژێردا‪.‬‬ ‫مـــــاوەی لــەســفــر ب ــۆ (‪)٢٠٠‬‬ ‫کیلۆمەتر لەکاژێرەکەییدا (‪)٨.٦‬‬ ‫چرکەیەو تەنها (‪ )٠.٢‬جرکە‬ ‫لەمودێلی کوپە زیاترە‪ .‬زۆرترین‬ ‫خێرایش‪ ،‬کە دەکرێت پێی بگات‬ ‫(‪ )٣٩٢‬کیلۆمەتر لەکاژێردایە‪.‬‬ ‫بەکارهێنانی سووتەمەنی‌و‬ ‫رێـــژەی پیسکردنی ژینگەشی‬ ‫نزیکە لەمودیلی کوپەو بۆ هەر‬ ‫(‪ )١٠٠‬کیلۆمەتر رێگە تەنها‬ ‫(‪ )١١.٧‬لیتر بەنزینەو (‪)٢٧٥‬‬ ‫گــرام گــازی دووانــە ئۆکسیدی‬ ‫کاربۆن بەرهەمدەهێنێت‪.‬‬ ‫رکەبەرەکانی ئەم ئۆتۆمبیلە‬

‫نەیانتوانیوە پشتی بدەن لەزەویی‬ ‫زۆربەی ئۆتۆمبیلە رەکەبەرەکانی‬ ‫ئەم مودێلە قورسترن‪.‬‬ ‫ب ــەدن ــەک ــەی لـــــە(‪Mono‬‬ ‫‪)cell‬فایبرکاربۆنی مکالرین‬ ‫دروس ــت ــک ــراوەو زۆر تــوونــدو‬ ‫تۆلە‪ ،‬کیشەکەی بریتییە (‪)١٣٧٠‬‬ ‫کیلۆگرام‌و تەنها (‪ )٤٠‬کیلۆگرام‬ ‫لەکوپەییەکە قورسترە‪ ،‬کە ئەم‬ ‫زیادبوونی کێشە دەگەڕێتەوە بۆ‬ ‫سەقفە تــاکــراوە کانزاییەکەی‪.‬‬ ‫سەقفەکەی تەنها لەماوەی (‪)١٧‬‬ ‫چرکەدا دەکرێتەوەو دادەخرێت‪.‬‬ ‫ئەم ئۆتۆمبیلە هەم دەکرێت‬ ‫بۆ پێشبڕکێ بەکار بهێنرێت‌و‬ ‫هەم وەک ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی‌و‬ ‫تاڕادەیەکی زۆر لوکس دیزایین‬ ‫کراوە‪ ،‬هەڵگری سیستەمی مانگی‬ ‫دەسکردو رادیۆو ئینتەرنێتی بێ‬ ‫وایەرە‪.‬‬


‫‪No.26, November‬‬ ‫‪No.28,May‬‬ ‫‪2014 2013‬‬

‫‪42‬‬ ‫‪36‬‬

‫گوگڵ ئێکس‪ ،‬ئەو شوێنەی‬ ‫ئەندازیارییەکان وەک فیلمە‬ ‫خەیاڵییەکان بیردەکەنەوە‬ ‫شوێنێکی نیمچە نهێنی‬ ‫لــەکــالــیــفــۆڕنــیــا هــەیــە‪ ،‬کە‬ ‫ئەندازیارە هەڵبژاردەکانی‬ ‫گـــوگـــڵ لـــەســـەر پــــرۆژە‬ ‫زانــســتــیــیــە‪-‬خــەیــاڵــیــیــەکــان‪،‬‬ ‫ئـــەوانـــەی لەفیلمەکاندا‬ ‫دەیبینیین‪ ،‬لەئاستێکی زۆر‬ ‫بەرزدا کاردەکەن‪.‬‬ ‫لەوانەیە حەزت لێبێت‬ ‫وەک سوپەڕمان بفرێت‌و‬ ‫بــاڵــدەربــێــنــێ ـت‌و خــەیــاڵــی‬ ‫خەلکیتر بخوێنێتەوەو یان‬ ‫لەپڕ لەشوێنێک لەو سەری‬ ‫جــیــهــان دەربــکــەویــتــەوە‪،‬‬ ‫ئەمانە هەموویان خەیاڵی‬ ‫زانستیین بــەاڵم لەوانەیە‬ ‫لەالی هاوڕێ کەت باسی‬ ‫بکەیت بەشێتت دابنێت‪،‬‬ ‫بــەاڵم گوگڵ لــەڕادەبــەدەر‬

‫گرنگی بــەم خــەیــاڵــە شێتانە‬ ‫دەدات‌و دەیەوێت هەموویان‬ ‫بکات بەڕاستیی‪ ،‬بەپێی راپۆرتی‬ ‫پالیسی مایک ئۆتۆمبیلەکانی بێ‬ ‫شۆفیڕو هاوێنەی هۆشمەند‪،‬‬ ‫دووان لــەو دا‌هــێــنــانــراوانــەن‪،‬‬ ‫کە ئێمە دەیزانیین بەاڵم زۆر‬ ‫شتیتریش هــەیــە ئێمە هێشتا‬ ‫نایزانیین‌و ئاگامان لێ نییەو‬ ‫لەوانەیە درەنگ یان زوو بیان‬ ‫بینیین‪.‬‬ ‫پــرۆژە سەرکەوتووەکانی‬ ‫گوگڵ لەم ناوەندە زانستییە‪-‬‬ ‫خەیاڵییانەوە دەرکەوتون‪ ،‬هەر‬ ‫بۆیە تەرکیزی گوگڵ لەسەر‬ ‫وەها تاقیگەگەلێک بێ هۆکار‬ ‫نییە‪.‬‬ ‫وەک پسپۆڕان دەڵێن‪ ،‬ئەم‬ ‫شوێنە شوێنێکە پــرۆژەکــان‬

‫تــێــیــدا شــکــەســت دەخـــــۆن‪،‬‬ ‫بەاڵم دووبــارە هەڵدەستنەوەو‬ ‫شتێیەکیتریان لێ بەرهەمدێت‪،‬‬ ‫رێــک وەک فیلمە زانستییە‬ ‫خەیاڵییەکان‪.‬‬ ‫ئەگەر ئەندازیارێک هەست‬ ‫بکات‪ ،‬بەڕێوەبەرەکەی پێش‬ ‫بــەداهــێــنــانــی دەگــرێــت‪ ،‬خێرا‬ ‫خـــۆی ل ــەگ ــەڵ تیمێکیتردا‬ ‫رێــکــدەخــات‪ ،‬لــێــرەدا هەموو‬ ‫شتێک داهێنرانەیە‪.‬‬ ‫ئــەگــەر هـــەمـــووان بــزانــن‬ ‫بـــەڕێـــوەبـــەرکـــە‪ ،‬کــەســێــکــی‬ ‫ســەرکــەوتــوو نــیــیــەو رێــگــرە‪،‬‬ ‫هەمووان خۆیان رێکدەخەن!‬ ‫ئەوان بەردەوام ژمارەیەکی‬ ‫زۆر کتێبی زانستیی‪ -‬خەیاڵیی‬ ‫دەخــوێــنــنــنــەوە‌و فیلمەکانیان‬ ‫دەبینن‌و لەدواییدا بیردەکەنەوە‬

‫چۆن داهێنان بکەن‪ .‬لێرەدا‬ ‫تــەنــهــا گــرنــگــی بــەم جــۆر‬ ‫بیرکردنەوانە دەدرێت‪.‬‬ ‫بــۆ ئـــەوەی لەگرنگی‬ ‫ئــــەم نــــاوەنــــدە بــگــەیــت‪،‬‬ ‫ســەیــری کتێبە زانستییە‪-‬‬ ‫خەیاڵییە کــۆنــەکــان بکە‪،‬‬ ‫لەوێدا بلوتوس‌و ئایپەد‌و‬ ‫هــــەنــــدە پــێــشــکــەوتــووە‬ ‫کتێبییەکان‌و‪ ...‬دەیــان‬ ‫شتیتر‪ ،‬کە ئێستا بەشێوەی‬ ‫ئاسایی بەکاری دەهێنیت‬ ‫دەبینی‪.‬‬ ‫ئــــەوانــــەی لــەگــوگــڵ‬ ‫ئێکسدا کاردەکەن‪ ،‬ئەوانەن‬ ‫لــە(‪ )١٠‬کۆلێژی یەکەمی‬ ‫جیهان دەردەچ ـن‌و هەموو‬ ‫رۆژێــــــک شــتــێــکــی نــوێ‬ ‫دادەهێنن‪.‬‬


‫‪43‬‬

‫‪No.26, November 2013‬‬

‫‪No.28, May 2014‬‬

‫‪36‬‬

‫زیرەکترین کەسی جیهان‬ ‫هــەنــدێــک مـــرۆڤ لەسەر‬ ‫زەویــــی تــوانــایــی دەگــمــەن‌و‬ ‫تــاقــانــەیــان هــەیــە‪ ،‬بــۆ نموونە‬ ‫ل ــەش ــەش مــانــگــیــیــدا دەس ــت‬ ‫بەقسەکردن دەکەن‌و لەدە ساڵییدا‬ ‫خــوێــنــدنــیــان تـــەواوکـــردووەو‬ ‫‌بــەشــداری پێشبڕکێ زانستییە‬ ‫جۆربەجۆرەکانیان کــردووە‌و‬ ‫میداڵیای زێڕیان بردوەتەوە‪.‬‬ ‫ماڵپەڕی (ئاکپرایس دۆت‬ ‫کــۆم) دە کــەس لەزیرەکترین‬ ‫کەسەکانی جیهانی ناساندووە‪،‬‬ ‫زیرەکترینەکەیان بریتییە لە‪:‬‬ ‫تــریــنــس تــائــۆ‪ ،‬بــەهــرەی‬ ‫زیرەکی (‪)IQ‬یەکەی یەکسانە‬ ‫بـــە(‪ ،)٢٣٠‬بــەهــرەی زیرەکیی‬ ‫کەسێکی ئاسایی لەنێوان (‪)٩٠‬‬ ‫بۆ (‪)١٠٠‬دایە‪.‬‬ ‫لــەتــەمــەنــی دوو ساڵییدا‬

‫دەیتوانی ئاڵۆزترین راهێنانەکان‬ ‫شیکار بکات‌و لەتەمەنی (‪ )٩‬ساڵییدا‬ ‫خولی ماتماتیکی زانکۆی تەواوکرد‌و‬ ‫لەتەمەنی (‪ )١٣‬ساڵییدا توانی‬ ‫میدالیای زێڕی ئۆلمپیادی جیهانی‬ ‫ماتماتیک وەربگرێت‪ .‬لەتەمەنی‬ ‫(‪ )٢٠‬ساڵییدا لەزانکۆی پرینستن‬ ‫دکــتــۆرای وەرگـــرت‌و چــوار ساڵ‬ ‫دواتــر لەزانکۆی کالیفۆڕنیا بووبە‬ ‫پرۆفیسۆری ماتماتیک‪ .‬تائۆ زیاتر‬ ‫لــە(‪ )٢٠٠‬وتــاری زانستیی(پەیپەر)‬ ‫باڵوکردوەتەوە‪.‬‬ ‫بەهرەی زیرەکیی چییە؟‬ ‫گــەشــەی دەرونـــــی‌و فیکری‬ ‫لــەزۆربــەی کەسەکاندا لەنزیکی‬ ‫(‪)٢٠‬ساڵدا دەوەستێت‪ ،‬چۆن بااڵ‌و‬ ‫کێشی کەسەکان لەگەڵ یەکترییدا‬ ‫جیاوازە هەر بەو شێوەش دەکرێت‬ ‫توانای فیکرییان لەگەڵ یەکترییدا‬

‫جیاوازبێت‪ ،‬هەندێک کەس زیرەکن‌و‬ ‫خێرا شتەکان فێردەبن‌و هەندێک‬ ‫کەسیش هێواشتر شت فێردەبن‪.‬‬ ‫جیاوازی لەگەشەی دەرونییدا‬ ‫ه ــۆک ــارە بــۆ ج ــی ــاوازی تەمەنی‬ ‫زیرەکی‪ ،‬یەکێک لەڕێگەکانی پێوانی‬ ‫زیرەکی بریتییە لەپێوانی بەهرەی‬ ‫زیرەکی (‪)intelligence quotient‬‬ ‫یــان بــەکــورتــی (‪ .)IQ‬ئــای کیو‬ ‫رێگەیەکە بۆ دەربڕینی ئەنجامی‬ ‫هەڵسەنگاندنە فیکرییەکان بەزمانی‬ ‫ماتماتیکیی‪ .‬بۆ نمونە منداڵیکی‬ ‫حــەوت ســااڵن کاتێک دەتوانێت‬ ‫راهێنانە بیرکارییەکانی منداڵێکی‬ ‫حەوت سااڵن شیکار بکات بەهرەی‬ ‫زیرەکییەکەی نمرەی (‪)١٠٠‬ە‪.‬‬ ‫ئــەگــەر مــنــداڵــێــک بەتەمەنی‬ ‫بۆ نموونە حــەوت ســاڵ بتوانێت‬ ‫راهــێــنــانــی مــنــداڵــی (‪ )٩‬ســااڵن‬

‫شیکار بکات واتــای بەهرەی‬ ‫زیرەکی بەرزتر لەتەمەنی خۆی‬ ‫دەگەێنێت‪.‬‬ ‫بەهرەی زیرەکی دەکرێت‬ ‫بــەڕاهــێــنــان‌و گــۆڕانــی ژینگە‬ ‫کــەم یــان زۆرتــر ببێت‪ ،‬واتە‬ ‫بڕێکی نەگۆڕ بۆ یەک کەس‬ ‫نییە‪ .‬رێکخستنی جۆربەجۆر‬ ‫بــۆ نمرەکانی (‪ )IQ‬هەیە‪،‬‬ ‫کــە گشتیترینیان بەشێوەی‬ ‫ژێرەوەیە‪.‬‬ ‫نــمــرەی (‪ )١٣١‬بـــەرەو‬ ‫ســەرەوە زۆر زیرەکە‪ ،‬نمرەی‬ ‫(‪ ١٢١‬بۆ ‪ )١٣٠‬زیرەکە‪ ،‬نمرەی‬ ‫(‪١١١‬بۆ ‪ )١٢٠‬ناوەندی بەرزە‪،‬‬ ‫نمرەی (‪ ٩٠‬بۆ ‪ )١١٠‬ناوەندە‪،‬‬ ‫نمرەی (‪ )٨٠ -٨٩‬ناوەندی‬ ‫نزمە‪ ،‬نمرەی (‪ )٧٩-٧٠‬نزمە‪،‬‬ ‫نمرەی خوار (‪ )٦٩‬زۆر نزمە‪.‬‬


‫ئەسپی دەریایی (‪ )Hippopotamus‬گیاندارێکی رووەکخۆری دەریاییە هەرچەند ئەم گیاندارە رووەک خۆرە بەاڵم زۆر مەترسییدارە‪،‬‬ ‫قەپاڵی هیپۆپۆتاموس هاوتایە بەکێشی نزیکەی یەک تەن!‬ ‫بەاڵم یەکێک لەئەرکەکانی کارمەندانی پارکی ژیانی کێوی لە گوانگژۆی چین پاککردنەوەی ددانی ئەم گیاندارەیە‪ .‬ئەسپی دەریایی‬ ‫لەژیانی کێوی خۆییدا دەهێڵیت بالندەو ماسییەکان ددانەکانی پاک بکەنەوە‪ .‬ئەسپی ئاوی (‪ )٤٠‬ددانی هەیەو رۆژانە (‪ )٤٠‬کیلۆگرام‬ ‫ئالفی پێدەخوات‪ .‬ئەم ددانە تاوەکو (‪ )٥٠‬سانتی مەتر درێژ دەبن‪ .‬کارمەندەکان ناچارن لەمەودایەکی دووری گونجاودا بەهێمنی‬ ‫ددانەکانی ئەم گیاندارانە پاکبکەنەوە‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.