govari bzav

Page 1

‫وریای یەكێتی بن‬

‫‪6‬‬ ‫‪14‬‬ ‫‪35‬‬ ‫ساڵی یەکەم‪ ...‬ژمارە (‪2014/1/5 ...)1‬‬ ‫گۆڤارێكی سیاسی شیكاریی سەربەخۆیە‬

‫خاوەنی ئیمتیاز‬ ‫ماكوان كەریم‬

‫سەرنووسەر‬ ‫دلێر عەبدوڵاڵ‬

‫بەڕێوەبەری نووسین‪:‬‬ ‫كاروان رەحمان‬

‫‪07703599519‬‬ ‫‪07501052023‬‬

‫راوێژكاری یاسایی‪:‬‬ ‫محەمەد ساالر (پاشا)‬

‫بەڕێوەبەری كارگێڕیی‬ ‫جەبار رەحمان‬

‫دیزاین‪ :‬توانا ئەحمەد‬ ‫چاپ‪ /‬چاپخانەی كوردستان‬

‫نرخ (‪)1500‬‬

‫‪07701486064‬‬

‫ئۆفیسی ئەوروپا‬

‫‪004747364535‬‬

‫‪www.bzavpress.com‬‬

‫دلێر عەبدوڵاڵ‬ ‫یەكێتی كە هەمیشە وەك هێزێكی گەورەو سەرەكی‌و‬ ‫هاوتای پارتی خۆی نمایش كردووە‪ ،‬لەپاش شكستەكەی‬ ‫هەڵبژاردنی ‪21‬ی ئەیلولی ساڵی رابردوو كە تارادەیەكی زۆر‬ ‫سەنگ‌و قورسایی كەمبووەوە‪ ،‬دەیەوێت شكۆمەندی بەزۆر‬ ‫بۆخۆی دروستبكاتەوە‌و وەك پێشوو لێبخورێت‪ ،‬بۆ ئەوەش‬ ‫پەنا بۆ زۆر شت دەبات‪ ،‬كە جگە لەزیان لەبەرژەوەندی‬ ‫خۆی‌و تێكدانی ژیانی هاواڵتیان هیچ بەرهەمێكی تری‬ ‫نییە‪.‬‬ ‫یەكێتی كە م��اوەی ‪ 20‬ساڵە بەهاوبەشی لەگەڵ‬ ‫پارتی لە نازو نیعمەتدایەو دەسەاڵت‌و نەوت‌و پارەو هێزو‬ ‫جوگرافیای لەگەڵ ئەو حزبە دابەشكردووە‪ ،‬بە ئەستەمی‬ ‫دەزانێت ه��ەروا ئاسان هەموو شتێكی لێبسەنرێتەوە‪،‬‬ ‫بۆیە ئێستا یەكێتی رۆڵی گۆم كەوتووە مەلە نەزانەكە‬ ‫دەبینێت‌و بۆ رزگاربوونی خۆی پەنا بۆ هەموو شتێك‬ ‫دەبات‪ ،‬ئەگەر چڵەپوشێكیش بێت‪.‬‬ ‫یەكێتی لەپاش شكستەكەوە تەواو تێكچووە‪ ،‬بەهەموو‬ ‫مانایەك دژبووەتەوە بەناوەكەی خۆی‌و هیچ بنەمایەكی‬ ‫یەكێتی بوونی تێدا ن��ەم��اوە‪ ،‬رێ��ك ئ��ەو پاسەیە كە‬ ‫راگەیاندنی حزبەكە نەخشەی بۆ كێشاو فرە كوێخایی تێدا‬ ‫نمایشكرد‪.‬‬ ‫رووداوەكانی ئەمدواییەی سلێمانی‌و تێكچوونی دۆخی‬ ‫ئابووری‌و سیاسی‌و ئەمنی شارەكە‪ ،‬ت��ەواو پەیوەندی‬ ‫بەیەكێتییەوە هەیە‪ ،‬یەكێتی لەرێی دروستكردنی ئەو‬ ‫قەیران‌و كێشانەوە پەیامێك بۆ پارتی‌و حزبەكانی تر‬ ‫دەنێرێت‪ ،‬دەیەوێت ئەوە بڵێت كەسلێمانی‌و یەكێتی‬ ‫دوانەیەكی لێكدانەبڕاون‌و ئەستەمە دەستبەرداری ببن‪،‬‬ ‫دەیەوێت بەدروستكردنی ئەو كێشانە دەسەاڵتی خۆی‬ ‫بسەپێنێت‌و بەهەمووان بڵێت كەس بەتەمای سلێمانی‬ ‫نەبێت‪.‬‬ ‫لێرەوە پێویستە وریای یەكێتی بین‪ ،‬وریا بین لەوەی‬ ‫چی تر سلێمانی نەكرێتە ئامانج‌و لەوە زیاتر قوربانی پێ‬ ‫نەدرێت بۆ بەرژەوەندی تاكە كەسی‪ ،‬ناكرێت لێ گەڕێین‬ ‫بەمجۆرەو لەسەر حسابی سلێمانی ع��ەرزی ع��ەزەاڵت‬ ‫بكرێت‪ ،‬نابێت بێ دەنگ بین‌و بینەرێكی دڵرەقی ئەو‬ ‫فیلمە ترسناكانە بین كەهێزە سیاسییەكانی كوردستان‌و‬ ‫زۆرجاریش دەرەكییەكان بەرهەمی دەهێنن‪.‬‬ ‫قەیرانی سوتەمەنی‌و نەبوونی پارە لەبانك‌و كێشەی‬ ‫كارەبا‌و تەشەنەكردنی دیاردەی تیرۆری سیاسی‌و فكری‌و‬ ‫بوونی دەنگی ناڕەزایی‌و نەبوونی خزمەتگوزاری‌و زۆر شتی‬ ‫تر‪ ،‬بەرهەمی ئەو شكستەیە كە بەسەر یەكێتیدا هاتووە‪،‬‬ ‫بۆیە ئەگەر سنورێك بۆ ئەوە دادەنرێت رەنگە لەداهاتووداو‬ ‫رێك لەكاتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پارێزگاكاندا‪،‬‬ ‫دۆخەكە خراپتر ئاڵۆز ببێت‌و گەمە سیاسییەكەش خراپ‬ ‫كۆتایی بێت‪.‬‬ ‫‪No: 1‬‬ ‫‪5.1.2014‬‬

‫‪1‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.