18 21 32 ساڵی یەکەم ...ژمارە (2014/4/6 -)4 گۆڤارێكی مانگانەی سیاسی شیكاریی سەربەخۆیە
خاوەنی ئیمتیاز ماكوان كەریم
سەرنووسەر دلێر عەبدوڵاڵ
بەڕێوەبەری نووسین: كاروان رەحمان
07703599519 07501052023
راوێژكاری یاسایی: محەمەد ساالر (پاشا)
بەڕێوەبەری كارگێڕیی جەبار رەحمان
دیزاین :توانا ئەحمەد چاپ /چاپخانەی كوردستان
نرخ ()1500
07701486064
ئۆفیسی ئەوروپا
004747364535
www.bzavpress.com
هەڵبژاردنو ماسۆشیەتی ئەوان دلێر عەبدوڵاڵ كورد لەكوردستانی باشوور ،مێژوویەكی تاڵی لەگەڵ هەڵبژاردن هەیەو هەرجارێك ئەو پرۆسەیە ئەنجامدرابێت، لێشاوی نەگبەتیو نەهامەتی رووی لەهاونیشتمانیان كردووەو لەبری بەدیهاتنی دونیایەكی جیاوازتر ،كۆمەڵێك كەس قەڵەو بوونو بوونە بار بەسەر خەڵكەوەو جگەلەو مالوێرانییەی بەدیاری هێنایان ،ئەو پرۆسەیان كرد بە میكانیزمێك بۆ خۆدەوڵەمەند كردنو زلكردنی ورگیان. لەیەكەمین ئەزموونی پەنابردن بۆ دیموكراسی، شكستمان هێناو لەبری پارێزگاریكردن لەشوناسی نەتەوەی كوردو مافو ئازادییەكانمان ،كۆمەڵێك كەس بوونە كوێخاو خەڵكی بەش مەینەتیان كردە جوتیارو تا ئێستاش بەو پێوەرە ژیان بەرێدەكەن. هەڵبژاردن ،بۆ ئێمە مانایەكی جوانی نییە ،ئەوان چەمكو بەهاكانی ئەو پرۆسە دیموكراسییەیان شێواندو لەسایەیدا حەسانەوەو كۆمەڵگەشیان بەرادەیەكی زۆر دواخست ،بۆیە پێویستە لەوە زیاتر فریو نەدرێینو بەخۆماندا بچینەوە، بێ دەنگ نەبینو ئیرادەیەكی دەستەجەمعی پێكبهێنین بۆ ئەوەی بەڕووی گەندەڵیدا بچینەوە. ئێمە كە هێشتا لەسوڕی متبوونی هەڵبژاردنی پێشووداینو یاری بەئیرادەو دەنگمان دەكرێت ،هەڵبژاردنێكی تر بەرۆكی گرتووین ،برین و ئازارەكانمان بەدەستی ئەم دۆخەی كە هەڵبژاردن هەڵگیرسێنەرییەتی سارێژ نەبوون ،كەچی قەتمخای برینێكی نوێترمان بۆ هەڵئەدەنەوە ،هەژاری فیكریی ئێمە لەوەدایە خۆشباوەڕینو وا ئەزانین هەڵبژاردن توانای سارێژكردنەوەی برینەكانی ئێمەی هەیە. ئ��ەرێ بەراست لەكوێی دنیادا سناریۆیی وەك ئەم هەڵبژاردنانە دەبینرێت؟ چۆنو كەی بووە هەڵبژاردن لەدوای هەڵبژاردن بكرێتو هەموو شتێكیش رێژەی نەگۆڕ بێت؟ لەكام كۆمەڵگەی سەرزەمیندا داهێنانی لەم جۆرە هەیە؟ كوا مۆدێلی لەم جۆرەی هەڵبژاردنو لەكوێ پەیڕەو كراوە؟ كەی بووە بەسەر بەڵێنە بێ ئەنجامو بەدینەهاتووەكاندا، بەڵێنی تر ب��درێ��ت؟ ئا ئەمەیە ماسۆشیەتی ئ��ەوانو دۆگمایی ئێمە ،ئەمەیە سەرەتای خاڵی بوونەوە لە بەها نیشتمانییەكانو توڕدانی هەموو دەستكەوتێكی نەتەوەیی، پێویستە خەڵك بیریبێتەوە ،سیاسییەكانی ئێمە كێنو چین؟ دەبێت هاونیشتمانیان هۆشیار ببنەوە لەوەی سیاسییەكان گەورەترین هەڵەیان ئەنجامداوەو ساویلكەیی ئەمانیان قۆستۆتەوەو هەموو بەها بەرزەكانیان بەو كورسییانە گۆڕیوەتەوە كە هەرگیز ئامادەنین لەسەری هەستن ،ئیتر هەڵبژاردنی چیو دەنگدانی چی؟
No: 4 6.4.2014
1