15 24 32 ساڵی یەکەم ...ژمارە (2014/3/5 -)3 گۆڤارێكی مانگانەی سیاسی شیكاریی سەربەخۆیە
خاوەنی ئیمتیاز ماكوان كەریم
سەرنووسەر دلێر عەبدوڵاڵ
بەڕێوەبەری نووسین: كاروان رەحمان
07703599519 07501052023
راوێژكاری یاسایی: محەمەد ساالر (پاشا)
بەڕێوەبەری كارگێڕیی جەبار رەحمان
دیزاین :توانا ئەحمەد چاپ /چاپخانەی كوردستان
نرخ ()1500
07701486064
ئۆفیسی ئەوروپا
004747364535
www.bzavpress.com
ئێستا کاتی یاخی بوونە دلێر عەبدوڵاڵ هاونیشتمانیان هەرچییەك دەك��ەن بۆ ئ��ەوەی دنیایەكی لەمەی ئێستا باشتر دروستبكەنەوە ،ناگەنە ئەنجامو لەمەشدا فاكتەرە خودییەكانو ستەمی هێزەكان رۆڵێكی گەورەی هەیەو لەزۆر رووەوە بوونەتە بەربەست. لەم قۆناغەی ئێستادا ،كەدەیەها كێشەو گرفت رووبەرووی ژیانی هاونیشتمانیان بووەتەوە ،هیچ جۆرە میكانیزمێك نەماوە بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەدۆخەكەدا بكرێت ،تەنانەت پرۆسە دیموكراسییەكەش هیچ رۆڵێكی نەماوەو هێزە ستەمگەراكان دەستیان خستووەتە بینەقاقای پڕەنسیبەكانی ئەو چەمكەو مۆراڵی ئەوەشیان كردووە. ئێستا بێ ئومێدییەكی زۆر بەهاونیشتمانیانەوە دیارەو هەمووان لە لوتكەی رەش بینیدان ،رەشبینی بەرامبەر هەوڵەكان بۆ بەدیهێنانی دنیایەكی باشترو گۆڕانكاری لەگوزەرانی رۆژان��ەو گەشتن بە ئ��اواتو ئامانجەكان، رەشبینی بەرامبەر ژیانو هەموو ئەو رێگایانەی ژیانی پێ جوان دەكرێت. من لەگەڵ ئ��ەوەدا نیم كەس بێ ئومێد بێت ،بێ ئومێدی خراپترین ویستگەی ژیانەو چەكێكی ژەهراویشە بەدەست دەسەاڵتە ستەمكارو دیكتاتۆرەكانەوە ،لە بێ ئومێدیدا دیكتاتۆرییەت جەكەرە دەكاتو ژیان مانای نامێنێت ،بۆیە رێگای گونجاوتر هەیە بۆ ئەوەی قۆناغەكە لەدژی بەرژەوەندخوازان ئاوەژو بكرێتەوە. پێموایە ئێستا هەلێكی باش لەبەردەستە بۆ ئەوەی هیچ نەبێت كەمێك لەخەمەكان بڕەوێنینەوەو تا رادەیەك هیوا بۆ ژی��ان بگێڕینەوە ،لەم قۆناغەدا یاخیبوون باشترینو گونجاوترین چارەسەرەو هیچ شتێكی تر بەدەر لەوە زامی برینەكانی هاونیشتمانیان ناكات. یاخیبوون بەمانا مەدەنییەكەی ،نەك یاخیبوونی شۆڕشو پەالماردانی چەكو بەكارهێنانی هێز ،چونكە مێژوو ئەوەی سەلماندووە شەڕو رووبەرووبوونەوەی چەكدارانە كەڵكی نییەو داوج��ار ژی��ان ل��ەوە باشتری لێبەرهەم نایەت كە پێشتر هەبووە ،نمونەی زیندووش بەهاری عەرەبی بەتایبەت واڵتی میصر ،كە لەهیچ یەكێك لەقۆناغەكاندا یاخیبوونەكان بەرهەمی نەبووە. كەواتە گرنگە یاخیبوونی مەدەنی پەیڕەو بكرێتو بەو رێگای مۆدێرنەیە بەر بەهەموو هەوڵێكی ژیان كوشتن بگیرێت ،رێگای خۆسەپێنی دابخرێتو كۆتایی بەدەسەاڵتی تاكڕەوانە بهێنرێت ،كە ئێستا سیمایەكی دیاری حوكمڕانییە لەكوردستان. No: 3 5.3.2014
1