Rechar Jmara 6

Page 1

‫خاوەنی ئیمتیاز‪ :‬دەشنێ نەریمان‬ ‫ســـەرنـــووســـەر‪ :‬حـەمـەی مـەال‬ ‫نرخ‪٠( :‬‬ ‫‪ )٥٠‬دینار ‪ -‬نرخی هاوپشتی‪ )٢٠٠٠( :‬دینار‬

‫ژمارە‪)٦( :‬‬

‫چوار شەمە ‪)٢٠٢٠/٦/١٠( -‬‬

‫ڕۆژنامەیەکی سیاس‬ ‫یی جەماوەریی‪ -‬کرێکاریی سۆسیالیستییە‬

‫ڕاسیزم‪ :‬پەرتەوازەكردنی هێزی كاری جیهانییە‬

‫سەروتار‬

‫كارزان عەزیز‬

‫تۆمــاس جێفرســنی ســێهەم ســەرۆكی ئەمریــكا لــە ســەرەتای بەیانــی ســەربەخۆیی‬ ‫ئەمریــكادا دەڵێــت بڕوامــان بــە مافەكانــی ژیــان‪ ،‬ئــازادی و شــوێنكەوتنی بەختەوەریــی‬ ‫هەیــە؛ لــە كاتێــدا جێفرســن خــۆی لــە ژیانیــدا خاوەنــی زیاتــر لــە ‪ 600‬كۆیلــە بــووە‬ ‫و خاوەنــی ســەروەت و ســامانێكی ئێجــگار زۆر بــووە‪ .‬ئــەم دژیەكییــە یەكێكــە لــە‬ ‫دیــاردە نوێكانــی كۆمەڵــگای چینایەتیــی ســەرمایەداریی مۆدێــرن كــە لەالیــەك باســی‬ ‫ئازادی‪ ،‬دیموكراســی‪ ،‬ماف‪ ،‬دادپەروەریی و نایەكســانی دەكات و لەالكەی تریشــەوە‬ ‫وە كەمینەیــەك هەمــوو كۆمەڵــگا دەچەوســێنێننەوە‪ .‬ئــەم دژیەكییــە لەنــاو كۆمەڵــگای‬ ‫كۆیالیەتــی و كۆمەڵگاكانــی پێشــتردا بوونــی نەبــوو چونكــە خــاوەن كۆیلــەكان‬ ‫نكۆڵییــان لــە چەوســاندنەوەكە نەدەكــرد و نەیاندەڕازانــدەوە بەنــاوی دیموكراســی‬ ‫و ئازادییــەوە‪.‬‬ ‫جــۆرج فلۆیــد كــە لەالیــەن ڕاســیزمی ســەرمایەداریی ئەمریكییــەوە بــە شــێوەیەكی‬ ‫قێــزەون و تیرۆریســتانە كــوژرا‪ .‬ئــەو تەنیــا یــەك قوربانییــە لــەو قوربانییــە بــێ‬ ‫شــومارەی كــە لــە چەنــد ســەدەی ڕابــردووەوە و لــە دوای داگیركردنــی ئــەو خاكــەوە‬ ‫لەالیــەن بۆرژوازیــی ئەوروپــی و ســپی پێســتەكانەوە دەســتیپێكردووە لەژێــر نــاوی‬ ‫«دۆزینــەوەی ئەمریــكا»دا كــە ڕقلێبوونــەوە و بــە كەم تەماشــاكردنی ڕەشپێســتەكانی‬ ‫بــۆ یەكەمجــار لــەو خاكــەدا كــرد بــە پڕۆژەیەكــی سیســتماتیك و چەوســاندنەوە‬ ‫لەســەر بنەمــای ڕەنــگ‪ .‬ئــەوەی كــە ناونــرا «دۆزینــەوە» ســەرەتای كۆڵۆنیالیزمــی‬ ‫بۆرژوازیــی بــوو بــۆ تااڵنكردنــی كەرەســتەی خــاو و هێــزی كاری ئەوانیــدی‪.‬‬ ‫لەگــەڵ گەشــەی زیاتــری ســەرمایەداریدا لــە دوو ســەد ســاڵی ڕابــردوودا لەپێنــاو‬ ‫كار و هەڵهاتــن لــە ناســەقامگیری و قەیــران و ئاوارەیــی و خۆ‪-‬ڕزگاركــردن لــە‬ ‫جەنگــە گــەورە و بچووكــەكان‪ ،‬نایەكســانیی جوگرافــی و هەڵهاتــن لــە ســتەم‬ ‫و چەوســاندنەوەی نەتەوەیــی و ئاینــی و تائیفــی و‪ ...‬كــە هەمــوو شكســتی ئــەم‬ ‫سیســتمەمان پیشــان دەدەن‪ ،‬وایانكــرد كۆچكــردن ببێــت بــە دیاردەیەكــی تــەواو‬ ‫جیهانیــی ســەرمایەدارانە‪ .‬دیــوی دووهەمــی ئــەم پرســە پەیوەســتە بــەوەی كــە‬ ‫ســەرمایەداری لەگــەڵ دروســتبوونی مەكینــەی هەڵمیــدا كــە ســەرەتای دروســتبوونی‬ ‫ســەرمایەداریی مۆدێرنــی پیشەســازییە‪ ،‬بــە ڕووی جیهانــدا كرایــەوە و دەیتوانــی‬ ‫كااڵیەكــی بێشــومار بەرهەمبهینێــت بــەاڵم پێویســتی بــەوە هەبــوو و هەیــە كــە هێــزی‬ ‫كاری بیانــی بــە نرخێكــی هــەرزان بكڕێــت‪.‬‬ ‫هەربۆیــە بــە هــەردوو دیوەكــەدا‪ ،‬كۆچكــردن بووبــە تایبەتمەندییەكــی جیانەكــراوەی‬ ‫كۆمەڵــگای ســەرمایەداریی مۆدێــرن‪ .‬باســكردن و وەاڵم لەبەرامبــەر كــۆچ و‬ ‫داگیركردنــی خاكــی خەڵكانــی دیكــەدا وەك ڕەیســیزم لــە ئێســتادا بــووە بــە پرســێكی‬ ‫گرنگــی سیاســی بــە تەنیشــتی پرســی ژینگــەوە‪ .‬بەمپێیــە وەكچــۆن كــۆچ ژمارەیەكــی‬ ‫گــەورەی لــە هێــزی كاری هــەر واڵتێكــدا كــردووە بــە كرێــكاری بیانــی‪ ،‬لەوێشــەوە‬ ‫لەگــەڵ هــەر قەیرانێكــی نوێــی ســەرمایەداریدا شــەپۆلێكی نــوێ لــە ڕاســیزم دژ بــە‬ ‫هێــزی كاری بیانــی دروســت دەبێــت‪ .‬بــا پرســیارێك بــۆ زیاتــر ڕوونكردنــەوەی ئەمــە‬ ‫بوروژێنیــن‪ :‬ئایــا بۆچــی لــە كاتــی قەیرانەكانــدا شــەپۆلە ڕاسیســتییەكانی ئەوروپــا و‬ ‫ڕۆژئــاوا زیاتــر ســەرهەڵدەدەنەوە؟ چونكــە هێــزی كاری بیانی لــە خراپترین كارەكاندا‬ ‫دادەنرێــن كــە كاری قــورس و كــەم كــرێ و پیســن‪ ،‬هێــزی كاری ناوخۆییــش لــە كاتــی‬ ‫ئارامیــی ســەرمایەدا خــۆی لــەو كارانــە دوور دەخاتــەوە چونكــە هەلــی كار لــە كــەرت‬ ‫و بەشــەكانی دیكــەی بەرهەمهێنانــدا بوونــی هەیــە‪ .‬بــەاڵم كاتێــك قەیرانــەكان دێــن و‬ ‫بێــكاری زیــاد دەكات‪ ،‬ئــەوا ڕاســیزم ســەرهەڵدەداتەوە و هێرشــی جۆراوجــۆر دەكاتــە‬ ‫ســەر كرێكارانــی بیانــی‪ .‬بــەاڵم بیرمــان نەچێــت كــە دەڵێیــن ڕاســیزم‪ ،‬مەبەســتمان‬ ‫لەوەیــە كــە بــۆرژوازی هەمیشــە ســود لــەوە دەبینێــت لــەو كاتانــەدا بــرەو بــە ڕاســیزم‬ ‫بــدات بــۆ ئــەوەی پێــش هــەر شــتێك كرێكارانــی ناوخــۆ قەیرانەكــە بــە قەیرانــی كــۆچ و‬ ‫هێــزی كاری بیانــی ببینــن نــەك بــە قەیرانــی خــودی سیســتمەكە خــۆی‪ ،‬هەروەهــا بــۆ‬ ‫ئــەوەی یەكڕیــزی و هاوپشــتی نێــوان كرێــكاران تێكبــدەن بــە دابەشــكردنیان بەســەر‬ ‫هێــزی كرێــكاری ناوخــۆ و بیانیــدا‪ .‬یەكێــك لــە هــۆكارە ســەرەكییەكانی هێنانــی هێــزی‬ ‫كار بیانی ئەوەیە كە ســەرچاوەیەكی باشــی كاری هەرزانە بۆ بۆرژوازی و لە كاتی‬ ‫قەیرانەكانیشــدا وەك پڕۆژەیەكــی سیاســیی بــە مەســتی زیندوكردنــەوەی ڕاســیزم و‬ ‫دابەشــكردنی كرێــكاران ســودیان لێدەبینێــت‪ .‬لــە كاتێكــدا‪ ،‬ئــەم دژیەكییــە پەیوەســتە بــە‬ ‫بونیــادی چینایەتیــی كۆمەڵــگای ســەرمایەدارییەوە كــە قەیــران بەشــێكە لــە جەوهــەر‬ ‫و سروشــتە بەردەوامەكــەی‪ .‬ڕادەی ڕاسیســتبوونی كۆمەڵــگا مۆدێرنــەكان پەیوەســتە‬ ‫بــە ئاســت و قوڵبوونــەوەی قەیرانــەکان و ژمــارەی هێــزی كاری بیانــی و هێــزی كاری‬ ‫بیانیــش زۆرتــر بەشــێكە لــە پێشــكەوتنی بەرهەمهێنانــی هــەر كۆمەڵگایــەك كــە ئێســتا‬ ‫بــە ڕادەیەكــی زۆر هەمــوو ئــەم هۆکارانــە لــە واڵتانــی ئەوروپــا و ئەمریــكادا پێكــەوە‬ ‫كۆبوونەوەتــەوە‪ ،‬بۆیەشــە تــا دێــت ڕاســیزم لــەو واڵتانــەدا بەهێزتــر دەبێــت‪ .‬جگــە‬ ‫لــە چەنــد كەیســێكی دەوڵەت‪-‬نەتــەوە نەبێــت كــە بــە چارەســەرنەكراوی لــە ســەدەی‬ ‫ڕابــردووەوە تاكــو ئێســتا ماونەتــەوە‪ .‬هەرچەنــدە بەهــۆی ئاڵوگۆڕێکــەوە لــە پڕۆســەی‬ ‫بەرهەمهێنــان و کااڵدا لــەم چەنــد دەیەیــەدا لــە جیاتــی ئــەوەی هێــزی هــەرزان بــۆ نــاو‬ ‫چەنــد واڵتێــک بهێنرێــت‪ ،‬تێچوونــەکان هەرزانتــر بــوون بــۆ بەشــێک لــە کۆمپانیــاکان‪،‬‬ ‫ئەگــەر خۆیــان بــڕۆن بــۆ شــوێنی کاری هــەرزان لــە واڵتانــی دیكــە وەک هندســتان‪.‬‬ ‫لــە كوردستانیشــدا لــەم چەنــد ڕۆژەی ڕابــردوودا هەڵمەتێــك كــە زۆرتــر بۆنــی‬

‫ڕاسیســزمی پێــوە دیــارە بەهــۆی ئــەم قەیــران و كەمــی كارەی ئێســتاوە لەبەرامبــەر‬ ‫كرێكارانــی بیانیــدا‪ ،‬ســەریهەڵداوە‪ .‬وەك گوتمــان پێویســتە هەمیشــە هێــزی كاری‬ ‫ناوخۆیــی ئــاگای لــەوە بێــت كــە ڕاســیزم و دژایەتــی هێــزی كاری بیانــی پەیوەســتە‬ ‫بــە جەوهــەری سیســتمی ســەرمایەداری و بۆرژوازییــەوە و بــە پێچەوانــەی بانگەشــە‬ ‫و خۆشــكردنی ئاگــرەوە لەالیــەن بۆرژوازیــی لۆكاڵییــەوە بــۆ پەردەپۆشــكردنی‬ ‫قەیرانەكــەی خــۆی‪ .‬لەبەرامبەریشــدا‪ ،‬هیــچ شــتێك هێنــدەی یەكڕیــزی و هاوپشــتی‬ ‫نێــوان كرێــكاران گرنــگ نییــە وەك تاكــە هێــزی شۆڕشــگێڕیی نێــو كۆمەڵگــە بــۆ‬ ‫ڕوبەڕوبوونــەوەی قەیــران و ڕاســیزم و فاشــیزم‪.‬‬ ‫كەواتــە ئایــا كێشــەی ڕاســیزم چییــە و دەبێــت چــۆن ڕووبــەڕووی ببینــەوە لەمــڕۆدا؟‬ ‫ڕاســیزم دەرئەنجامێكــی زانســتییانەی نــاو جەوهــەری سیســتمی ســەرمایەداری و‬ ‫بەتایبــەت ســەرمایەداری مۆدێــرن خۆیەتــی‪ .‬وەكچــۆن ســەرمایەداری ناتوانێــت بەبــێ‬ ‫قەیــران و جەنــگ و ئاوارەیــی و بێــكاری بــژی‪ ،‬هــەروەك چــۆن ناتوانێــت بەبــێ‬ ‫بردنەپێشــی پڕۆســەی بەرهەمهێنــان و كڕینــی هێــزی كاری هــەرزان بــژی‪ ،‬بــەو‬ ‫شــێوەیەش ناتوانێــت بەبــێ كــۆچ و ڕاســیزم بــژی‪ .‬ســاڵی ‪ 2020‬ســەرەتای قەیرانێكــی‬ ‫جیهانیــی زەبــەالح بــوو بــۆ ســەرمایەداریی لــە جیهانــدا؛ ئــەم قەیرانــە لــە هەمــوو‬ ‫قەیرانەكانــی پێشــتر جیهانییتــرە‪ .‬بەمپێیــە‪ ،‬گــەر قەیرانەكانــی پێشــتر و بەتایبــەت‬ ‫قەیرانــی ‪ 2008‬زۆرتــر لــە چەنــد جوگرافیایەكــدا بوبێــت كــە ژمــارەی موســڵمانی تێــدا‬ ‫زۆر بوبێــت و ڕاســیزمی «ئیســامۆفۆبیا»ی بــەدوای خۆیــدا هێنابێــت‪ ،‬ئــەوا پێدەچێــت‬ ‫ڕاســیزمی ئەمجــار بەهــۆی فراوانیــی قەیرانەكەیــەوە زۆر گەورەتــر و هەمەالیەنتــر‬ ‫بێــت‪ .‬هەربۆیەشــە ئەگــەر هێــزی خەڵــك یەكگرتــوو نەبێــت و بۆرژوازیــی بتوانێــت لــە‬ ‫ڕێگــەی ڕاسیســزمەوە دابەشــیان بــكات‪ ،‬ئــەوا پێدەچێــت فاشــیزمێكی مەترســیداری‬ ‫ڕەنــگ و زمــان و كلتــور و ڕەگــەز و ئایــن و تائیفــە و ناوچــە و زۆر جیاكاریــی دیكــە‬ ‫لەگــەڵ خۆیــدا بهێنێــت‪ .‬ئەمــە چەنــدە مەترســیدارە بــۆ بزووتنــەوەی كرێــكاری لــە‬ ‫ئاســتی جیهانــدا كــە دابەشــبوون و پەرتكردنیــان هەمەالیەنتــر و گەورەتــر دەكات‪،‬‬ ‫لەگــەڵ ئەوەشــدا ئومێــد و هیــوای هاوپشــتی و یەكڕیزییەكــی جیهانــی لەگــەڵ خۆیــدا‬ ‫هەڵگرتــووە‪ .‬ئــەوەی جێــگای دڵخۆشــییە لــە ئێســتادا ئەوەیــە كــە بــە كوشــتنی جــۆرج‬ ‫فلۆیــد‪ ،‬هاوپشــتییەكی هەمەڕەنــگ و هەمەچەشــنی كیشــوەربڕ دروســتبوو دژ بــە‬ ‫ڕاســیزم ســەرەتا لــە ئەمریــكا و دواتــر لــە ئەوروپــا‪ .‬دەســتكەوتی ڕاپەڕینەكــەی‬ ‫ئەمریــكا ئەوەبــوو كــە ڕاســیزم و فاشــیزمی بــۆ چەنــد دەیەیــەك بــردە دواوە و‬ ‫یەكێتیــی خەڵكــی بــۆ چەنــد دەیەیــەك بــردە پێشــەوە‪ .‬لــە ئەوروپاشــدا لــە ڕێگــەی‬ ‫تێكشــكان و لەتوپەتكردنــی پەیكەرەكانــەوە مێــژووی كۆیالیەتــی و ســەرمایەداریی‬ ‫مۆدێــرن و كوشــتنی جــۆرج فلۆیدیــان پێكــەوە گرێدایــەوە و كەلێنــە مێژووییەكانیــان‬ ‫پــڕ كــردەوە‪ ،‬بــەو مانایــەی مێــژوو كۆمەڵێــك قۆنــاغ و ڕووداوی لەیەكتــر دابــڕاو نیــن‪.‬‬ ‫ڕاســتە دۆخــی كوردســتان ئێســتا جارێكیتــر گیرۆدەبوونێتــی بــە پەتــای كۆرۆنــاوە‪،‬‬ ‫بــەاڵم خــۆ بیرمــان نەچووەتــەوە كــە ڕاســیزمێكی كــوردی لــە دوای ئاوارەبوونــی‬ ‫عەرەبەكانــەوە بــۆ كوردســتان لــە ســەرهەڵداندا بــوو‪ ،‬هەروەهــا ڤایرۆســی كۆرۆنــاش‬ ‫ئەمــەی لەبەرامبــەر هەمــوو شــكڵێكی چینیــدا هێنایــەوە گــۆڕێ و پێدەچێــت بەهۆی ئەم‬ ‫قەیرانــی بێكارییەشــەوە جارێكێتــر بەرۆكــی هێــزی كاری ناوخۆیــی بگرێتــەوە كــە بــە‬ ‫هەمــوو مانایــەك دژ بــە بەرژەوەندییەكانــی خــودی خەڵكــە و خزمــەت بــە دەســەاڵتی‬ ‫گەنــدەڵ و ســتەمكار دەكات كــە بەرپرســە لــە قەیــران و جەنــگ و بــێ كارییەكــە‪.‬‬ ‫ئاڵوگۆڕەكــە لەوەدایــە كــە ئێســتا جەمــاوەری بەشــێك لــە جیهــان وەاڵمــی تونــدی‬ ‫ڕاســیزم و ڕاســیزمی نــوێ دەداتــەوە و خەڵكــی كوردســتان و عێراقیــش پێویســتە‬ ‫وەاڵمــی دەســەاڵت بدەنــەوە لــە جارێكیتــر ســەرهەڵدانەوەی ڤایرۆســەكەدا‪ .‬ئەمــەش‬ ‫جارێكیتــر یەكێتیــی خەڵكــی كوردســتانی دەوێــت كــە لــە هەمانكاتــدا ئەزموونێكــی‬ ‫گــەورە دەبێــت بــە وەاڵمدانــەوەی ئەگــەری ڕاســیزم لــە ناوچەكــەدا لــە داهاتــوودا‪.‬‬

‫الپەڕە ‪٣‬‬

‫ناتوانم هەناسە بدەم!‬ ‫دوانەی ڕاسیزم و فاشیزم‬

‫الپەڕە ‪٢‬‬

‫پێویستە گەلێکی‬ ‫زیندوو بین‬ ‫الپەڕە ‪٤‬‬

‫بنبەستی سەرمایەداری‬ ‫و كرانەوەی ئایندە‬ ‫الپەڕە ‪٦‬‬

‫هه‌ژاری و توندووتیژی‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.