خاوەنی ئیمتیاز :دەشنێ نەریمان ســـەرنـــووســـەر :ســــادق عــەزیــز نرخ٠( : )٥٠دینار -نرخی هاوپشتی )٢٠٠٠( :دینار
ژمارە)٨( :
شەمە )٢٠٢٠/٨/١٥( -
ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی -کرێکاریی سۆسیالیستییە
(هەموو ناوەڕاستی مانگێک دەردەچێت)
ئەمساڵ سەرمایەداری بە تەقینەوە ئەتۆمیئاساكەی بەیروت ،ساڵیادی هێرۆشیما و ناگازاكی كردەوە! الپەڕە ٢
تا کەی کۆمەڵگە پەلکێشی مەرگ و توندوتیژی بکرێت؟ الپەڕە ٣
لە یادی ٧٥ساڵەی ھێرۆشیما و ناگازاکیدا
سەروتار
بەیروت لە دووڕیاندا
دوابــەدوای ئــەوەی ژمارەیــەك ئەنــدام پەرلەمــان و وەزیــری حکومەتــی ئێســتای لوبنــان دەســتیان لــەكار كێشــایەوە ،یەكســەر دەستلەكاركێشــانەوەی تــەواوی حكومەتیــش لەالیــەن حســان دیابــی ســەرۆك وەزیرانــی لوبنانــەوە ڕاگەیەنــرا کــە لــە بیســت وەزیــر و گروپێــک لــە «کادری تەکنۆکــرات و خــاوەن شــارەزایەتی جیــاواز» پێكهاتبــوون .ئــەم دەستلەكاركێشــانەوە یــەك لــە دوای یەكــە لەژێــر فشــاری ئــەو جواڵنــەوە جەماوەرییــەدا بــوو کــە لــە ئۆکتۆبــەری ٢٠١٩هەڵگیرســا بــۆ بەگژداچوونــەوەی سیاســەتی پشکپشــکێنە و دابەشــکردنی دەســەاڵت لەنێــوان کوتلــە سیاســییەکان و پارتەکانــدا و تاكــو ئەمــڕۆش بەردەوامــە .دیــاب لــە گوتــاری ڕاگەیاندنــی دەستلەکارکێشــانەوەکەدا گوتــی «سیســتمی گەنــدەڵ گەورەتــرە لــە دەوڵــەت». قەیرانــی حکومــەت و ڕژێمــی دەســەاڵتداری ئێســتای لوبنــان بووبــە هــۆی ســەرهەڵدانی شــەپۆلێکی نــوێ لــە ناڕەزایەتــی و توڕەبوونــی جەماوەریــی تونــد دژ بــە ئەوانــەی کــە بــە تاغییــە سیاســییەکان ناســراون و بەرجەســتەکەری دەســەاڵتدارێتیی گەندەڵــی حوکمــڕان و ئــەو پارتــە سیاســییانە بــوو كــە لــە گۆڕەپانــی سیاســی لوبنانــدا بوونیــان هەبــوو. بــە كورتــی ،ئــەم ناڕەزایەتییــە جەماوەررییانــە كــە لــە مانگــی ئۆکتۆبــەری پــار ســاڵەوە دەركەوتــن ،بــە ڕوونــی هــۆکاری گەندەڵیــی سیاســی و ئــەو قەیرانــە ئابورییــە خنکێنــەرە بــوو کــە ســااڵنێکە ئــەم واڵتــە
بەدەســتییەوە دەناڵێنێــت. هاڕەكردنــی بەهــای دراوی لوبنانــی و تێشــكانی سیســتمی بانکــی و زیادەڕۆییەکــی کــەم وێنــەی قــەرزەکان تاڕادەیــەک کــە گەشــتووەتە زیاتــر لــە %١٧٠ی هەمــوو بەرهەمهێنانــی ناوخۆیــی ،و باڵوبوونــەوەی بێکاریــی و نەبوونــی خزمەتگوزارییە کۆمەاڵیەتییەکانی وەک کارەبا و تەندروستی و زۆر خزمەتگــوزاری دیكــە ،و لــە ســەرو هەمووشــیانەوە گەشــتن بــە بنبەســت لەگــەڵ ســندوقی نەختێنــەی نێودەوڵەتــی لــە گفتوگۆکانیانــدا ،كــە بــە جۆرێکــی هێنــدە ترســناک و نائومێدكــەرە هیــچ هیوایەكــی دەربازبوونــی لــە برســییەتی و هــەژاری ئــەو واڵتــەدا نەهێشــتووەتەوە .ســەرەڕای ئــەم هەلومەرجــە دژوارەش ،بــوون و هەژموونــی پارتــە سیاســییە گەندەڵــەکان ،پێكــڕا بوونەتــە بەشــێک لــە دیمەنــی سیاســیی ئــەم چەنــد ســاڵەی كۆتایــی لــە لوبنانــدا. کارەســاتی بەنــدەری بەیــرووت کــە بووە هۆی گیان لەدەســتدانی زیاتــر لــە ٢٠٠کــەس و برینداربوونــی زیاتــر لــە ٦٠٠٠مــرۆڤ و دەربەدەربــوون و بێالنەبوونــی ســەدان هەزارکــەس ،و هەروەهــا کەوتنــە ژێــر بــاری زیانێكــی مادیــی زۆر گــەورە کــە بــە نزیکــەی ١٥ملیــار دۆالر دەخەمڵێنرێــت ،ئاســتی قەیرانەکــەی قوڵتــر و توندتــر کردۆتــەوە لەســەر دانیشــتووانی لوبنــان. ئــەو هۆکارانــەی کــە لــە پشــتی تەقینــەوە پــڕ تراژیدییەكــەی بەنــدەری بەیرووتــەوە بــوون هەرچییــەک بــن ،بــەاڵم بــە گشــتی و بــە ســادەیی خــودی ڕووداوەكــە وێنــای داڕزیــن و گەندەڵــی ئــەو ڕژێمــە کۆمەاڵیەتی-سیاســییە بۆرژوزییــە
بااڵدەســتانەی لوبنــان و دەســەاڵتدارێتیی پارتــە چەکــدار و میلیشــیاییەکان دەكات .ئەمــەش وایکــرد بەیــروت و بەندەرەکــەی ببێتــە گەنجینــەی كەرەســتەی تەقینەوەیەكــی تۆقێنــەر كــە پێكهاتبــوو لــە کەشــتی و هەڵگرتنــی چــەک و شــتومەکگەلێك کــە لــە دروســتکردنی تەقەمەنــی قاچاخــدا بــەکار دەهێنرێــت .گەنجینەکردنــی نزیکــەی ٢٧٥٠تــەن لــە مــادەی نیتراتــی ئەمۆنیــۆم بــۆ زیاتــر لــە شــەش ســاڵ بەبــێ هیــچ چاودێــری و پارێزگاریکردنێــك، شــتێكی بــە هەمــوو شــێوەیەك ناعەقاڵنییــە. ســەرۆک وەزیرانــی دەســت لەکارکێشــاوەی لوبنــان هەوڵیــدا بــۆ بەتاڵکردنــەوەی توڕەبــوون و نەفرەتــی جەمــاوەر بــە «بەڵێنــی دڵنیاکــەرەوە» بــۆ هەڵبژاردنــی پێشــوەختە (هــەروەک ئــەوەی لــە عێراقــدا دەگوزەرێــت) بــدات ،ئەویــش دوای ئــەوەی ناڕەزایەتــی و توڕەبوونــی جەماوەریــی پێینایــە قۆناغێکــی تــازەوە کــە هەمــوو هێمــا و نیشــانەكانی، هێــز و حزبەكانــی گۆڕەپانــی سیاســیی لوبنــان بــەر نەفرەتــی جەمــاوەر دەخــات .خۆشــبەختانە هــەر زوو ســیناریۆی هەڵبژاردنــی پێشــوەختە وەک ئامرازێــک بــۆ بەتاڵکردنــەوە و هەڵمژینــی گیانــی گۆڕانــکاری و شــۆڕش لــەالی جەمــاوەر بــە ڕوونــی دەرکــەوت. ماکرۆن و دواکەوتنی لە هەوڵی ڕزگارکردن! پــاش دوو ڕۆژ لــە کارەســاتەکەی بەنــدەری بەیــروت ،فڕۆکەكــەی ســەرۆکی فەڕەنســا ئیمانویــل ماکــرۆن لــە فڕۆکەخانــەی بەیــروت نیشــتەوە ،ئــەم ســەردانەش لــە گۆشــەنیگای هاوخەمییــەوە بــۆ حکومەتــی لوبنــان و دەربڕینــی «پاڵپشــتیکردنی خەڵکــی لوبنــان» لەالیــەن ســەرۆکی فەڕەنســاوە،
الپەڕە ٤ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە سایەی سەرمایەداریدا درۆی لێئەچۆڕێت! الپەڕە ٥ بۆچی ئێستا بە قهیرانی ئابوری دەگوترێت قهیرانێكی ژنانه؟ الپەڕە ٦
دەربارەی كردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن الپەڕە ٩
سینەمای سۆڤیەتی یان ئەمریکی ،کامیان؟