Rechar Jmara 9

Page 1

‫خاوەنی ئیمتیاز‪ :‬دەشنێ نەریمان‬ ‫ســـەرنـــووســـەر‪ :‬ســــادق عــەزیــز‬ ‫نرخ‪٠( :‬‬ ‫‪ )٥٠‬دینار ‪ -‬نرخی هاوپشتی‪ )٢٠٠٠( :‬دینار‬

‫ژمارە‪)٩( :‬‬

‫سێ شەممە ‪)٢٠٢٠/٩/١٥( -‬‬

‫ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی‪ -‬کرێکاریی سۆسیالیستییە‬

‫(هەموو ناوەڕاستی مانگێک دەردەچێت)‬

‫جواڵنەوەی جەماوەریی و ڕوبەڕوبوونەوە نوێکان‬ ‫«تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی» لە كوردستان دامەزرا‬ ‫یەكێــك لــە ئەندامانــی ئــەو تــۆڕە بــۆ «ڕێچــار»‬ ‫ڕایگەیانــد كــە ئامانجیــان لــە دامەزراندنــی تۆڕەكــە‬ ‫ڕێگریکردنــە لەداخســتن و تااڵنکردنــی کەرتــی‬ ‫گشــتیی تەندروســتی و پاراســتن و فەراهەمکردنــی‬ ‫خزمەتگوزاریــی تەندروســتی شــیاو بەپێــی چڕیــی‬ ‫دانیشــتوان و هەلومەرجــە تایبەتــەکان و خەڵــک‪.‬‬ ‫چینی ناوەڕاستی كۆمەڵگای عێراقی و كوردی‬ ‫ئایــا چــۆن چینــی ناوەڕاســتی كۆمەڵــگای عێراقــی و‬ ‫كــوردی دەتوانێــت لــە ســەردەمی نیولیبرالیزمــدا ببێت‬ ‫بــە چینێكــی شۆڕشــگێڕ؟ كاڕڵ ماركــس و ئــاالن بادیــۆ‬ ‫لــەوەدا كۆكــن كــە دەبێــت ئــەم چینــە خــۆی بــە چینــی‬ ‫خــوارەوەی كۆمەڵــگاوە گرێبــدات و دەســتبەرداری پێگە‬ ‫كۆنزێرڤاتیڤەكــەی خــۆی بێــت‪.‬‬ ‫دكتۆرە هێڤین كەمال دەڵێت‪:‬‬

‫سەروتار‬

‫سادق عەزیز‬

‫دەسەاڵتدارانی فەرمانڕەوا لە بەغداد و هەرێم هیوایەکی زۆریان‬ ‫بــەوە هەڵچنیبــوو كــە ڕێنماییە خۆپارێزییــەکان و دورکەوتنەوەی‬ ‫کۆمەاڵیەتــی لــە ڕوبەڕوبونــەوەی کۆرۆنــا (کۆڤیــد‪)١٩-‬دا بتوانێت‬ ‫جواڵنــەوە جەماوەرییــەکان و ڕاپەڕینــی ئۆکتۆبــەری عێــراق‬ ‫الواز بــكات‪ .‬ئــەوان پێیانوابــوو کــە دوورکەوتنــەوەی کۆمەاڵیەتــی‬ ‫وەک پاســاوێکی سیاسیی‪-‬تەندروســتی بتوانێــت ڕۆڵــی هەبێــت‬ ‫لــە هەڵمژینــی ناڕەزایەتییەكانــی خەڵکــدا بــۆ ئــەوەی خۆیــان لــە‬ ‫نەفــرەت و تووڕەیــی جەماوەریــی و کڵپەســەندنی جواڵنەوەیەکــی‬ ‫شۆڕشــگێڕانە بپارێــزن و دەرفەتــی ئەوەیــان پێبەخشــرێت تــا‬ ‫لــەو ڕێگایــەوە دەنگــی شۆڕشــگێڕانەی خەڵــک كــپ و ســەرکوت‬ ‫بكــەن!‬ ‫شکســتی هــەردوو دەســەاڵتدارانی ناوەنــد و هەرێــم لــە‬ ‫پەیڕەویكــردن لــە سیاســەتێکی تەندروســتیی و خزمەتگوزاریــی‬ ‫ڕاســت و دروســت بــۆ ڕوبەڕوبوونــەوەی کۆرۆنــا و دابینکردنــی‬ ‫خزمەتگوزارییــە تەندروســتیی و خۆپارێزییــەکان‪ ،‬پێكــڕا بــە‬ ‫شــێوەیەکی فراوانتــر و توندتــر کاریکــردە ســەر توڕەبــوون و‬ ‫هەڵچوونــی زیاتــری جەمــاوەر؛ ئەمــەش لــە كاتێكــدا كــە ســەدان‬ ‫هــەزار کــەس گرفتــاری پەتاکــە بــوون و کەوتنــە بــەر مەترســیی‬ ‫مــردن‪ .‬دەرئەنجامەکانــی پیادەکردنــی سیاســەتی کەرەنتینەکــردن‬ ‫و بەجێهێشــتنی هاواڵتییانــی عێــراق لــە ڕوبەڕوبوونــەوەی‬ ‫پەتاکــەدا بەبــێ ئــەوەی هیــچ پێداویســتییەکی خزمەتگوزاریــی‬ ‫و خۆپارێزییــان بــۆ دابیــن بکــەن‪ ،‬بەتەنیشــتی داخســتنی بــازاڕ‬ ‫و مۆڵــەکان و کارگــە و بەرهەمهێنانیشــەوە‪ ،‬ســەرجەم بوونــە‬ ‫هــۆی لەدەســتدانی ملیۆنــان هەلــی کار و ســەرچاوەکانی ژیــان‪،‬‬ ‫و هەمــوو ئەمانــەش ئەوەیــان بــە ڕوونــی پیشــاندا كــە دەســەاڵت‬ ‫شكســتی هێنــاوە لــە دابینکردنــی نــان و پێداویســتییەکانی ژیانــی‬ ‫خەڵكــدا‪ ،‬بۆیــە ناچاربــوون لــە ترســی ســەرهەڵدانی شــەپۆلێکی‬ ‫توندتــر و فراوانتــری ناڕەزایەتیــی جەمــاوەری خەڵکــی بێبەشــدا‪،‬‬

‫ڕێنمایییــە خۆپارێزییــەکان‪ ،‬شــل و بێســەروبەر بكــەن كــە ئەمەش‬ ‫دژ بــە خەڵكــی ناڕازیــی شــكایەوە‪.‬‬ ‫لەگــەڵ دەســتکردن بــە خاوکردنــەوەی ڕێكارەكانــدا‪،‬‬ ‫خۆپیشــاندەران ســەرلەنوێ گەڕانــەوە ســەر شــەقام و‬ ‫گۆڕەپانــەکان و خۆپیشــاندان و ناڕەزایەتییەکــی فراوانتریــان‬ ‫بــە تایبەتــی لــە شــاری بەغــداد و شــارەکانی ناوەڕاســت و‬ ‫خــوارووی عێــراق و چەنــد شــار و شــارۆچکەیەکی هەرێمــدا‬ ‫دەســتپێکردەوە‪ .‬ســەرەڕای ئەوەشــی كــە دەیــان هەڵســوڕاو و‬ ‫چاالکوانــی ئــەم ناڕەزایەتییانــە ڕوبــەڕووی تیــرۆری ڕێکخــراوی‬ ‫تــۆڕە تیرۆریســتییە چەکدارەکانــی میلیشــیا چەکــدارەکان‬ ‫بوونــەوە‪ ،‬كەچــی ناڕەزایەتییــەكان گەورەتــر بــوون و كڵپەیەكــی‬ ‫توندتریــان لــە سەرانســەری عێراقــدا‪ ،‬ســەند‪.‬‬

‫لە دژە‪-‬شۆڕشەوە بۆ تیرۆری ڕێکخراو!‬

‫لە کاتی قەیرانی ئابوریی ســاڵی ‪٢٠٠٨‬ەوە‪ ،‬هێزە بۆرژوازییەکان‬ ‫هــەر لــە باڵوکردنــەوەی درۆ و دەلەســەی فریودەرانــە‪ ،‬و‬ ‫وەهمــی تێپەڕاندنــی قەیــران و داڕمانــە ئابورییەكــە و پاشــانیش‬ ‫تۆمەتبارکردنــی خۆپیشــاندەران بــە الیەنگریــی بــۆ دەوڵەتانــی‬ ‫بێگانــە و دراوســێ و وەرگرتنــی یارمەتیــی دەرەکــی‪ ،‬هەوڵیانداوە‬ ‫ناڕەزایەتیــی جەمــاوەری بێچــارە و بێبەشــان كــە لــە پێنــاو‬ ‫بەدەســتهێنانی ســەرەتاییترین خزمەتگوزارییــە کۆمەاڵیەتــی‬ ‫و تەندروســتی و پەروەردەییەكانــدا هاتوونەتــە دەنــگ‪ ،‬كــپ و‬ ‫ســەركوت بكــەن‪.‬‬ ‫دوای شکســتهێنانی ئــەم هەواڵنــە بــۆ هەڵمژیــن و دەســتەمۆکردنی‬ ‫توڕەبوونــی خەڵــک و بێزاریــی جەماوەریــی‪ ،‬هەنــدێ لــە هێــز‬ ‫و پارتــە بۆرژوازییــەکان دەســتیانکرد بــە دەربڕینــی ســۆزی‬ ‫درۆزنانــە لەگــەڵ جەمــاوەری ناڕازیــدا بــۆ ئــەوەی بتوانــن ســواری‬ ‫شــەپۆلەکە ببــن (بــە دیاریکراویــش ڕەوتــی ســەدر) ‪ .‬شانبەشــانی‬ ‫گەشەســەندنی بەردەوامــی ناڕەزایەتییــە جەماوەرییــەکان و‬ ‫ڕزگاربوونــی هەرچــی زیاتریــان لــە وەهــم و هەژموونــی بــۆ ل ‪١٠‬‬

‫کۆمەڵێــک ئامــار و داتــای ترســناک کــە ڕێکخــراوی‬ ‫تەندروســتیی جیھانــی (‪ )WHO‬لەئەنجامــی توێژینەوە‬ ‫و لێکۆڵینەوەکانیــدا پێماندەڵێــن؛ ئــەو نەخۆشــییەی‬ ‫تەشــەنەدەکات و مەترســیدارە بــۆ مرۆڤەکانــی ئــەم‬ ‫ســەردەمە شــێرپەنجە نیــە‪ ،‬و بەھەمــان شــێوەش‬ ‫نەخۆشــی ئایــدز نیــە‪ ،‬بەڵکــو خەمۆکییــە‪.‬‬ ‫كاریگه‌ریی ‌ه ده‌رونییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا‬ ‫ئــەم کاریگەرییانــە له‌سـه‌ر ژنان و منــدااڵن كامانەن؟ ل ‌ه‬ ‫لێكۆلینه‌وه‌یه‌كــدا كــه‌ لــه‌ واڵتــی چینــدا ئه‌نجامــدراوه‌‬ ‫لـه‌ مــاوه‌ی یـه‌ك مانگــی كه‌ره‌نتینـه‌دا ‪ %22.6‬منــدااڵن‬ ‫نیشــانه‌ی خه‌مۆكییــان تێــدا ده‌ركه‌وتــووه‌ و ‪%18.9‬‬ ‫توشــی شــڵه‌ژانی ده‌روونــی بــوون ك ـه‌ بێگومــان ئ ـه‌م‬ ‫ڕێژه‌ی ـه‌ لــە ئێســتادا زۆر زیاتــره‌‬ ‫خوێندكارێكی زانكۆ دەڵێت‪:‬‬ ‫نابینــە قوربانــی پێشــنیاز و بڕیارێکــی شکســت‬ ‫خــواردووی وەزارەتــی پــەروەردە و خوێندنــی بــااڵ‪.‬‬ ‫خوێندكارێكــی دیكــەی پەیمانــگاش بــە ڕێچــاری‬ ‫ڕاگەیانــد كــە ئەگــەر وەزارەتــی خوێندنــی بــااڵ‬ ‫وەاڵمــی داخوازییەكانیــان نەداتــەوە‪ ،‬ئــەوا بایکۆتــی‬ ‫سەرتاســەریی ڕادەگەیەنیــن‬ ‫ڕۆبۆتێك وتاری خۆی لە گاردیان باڵو دەكاتەوە‬ ‫بــۆ یەكەمجــار ڕۆبۆتێــك وتــاری خــۆی لــە گاردیــان‬ ‫بــاو دەكاتــەوە‪ .‬ئایــا دەزانیــت ناوەڕۆكــی وتارەكــەی‬ ‫ئــەم ڕۆبۆتــەی گاردیــان چیمــان پێدەڵێــت؟ قۆناغێكــی‬ ‫دیكــەی پــڕ لــە بڕوادارێتیــی نائیمانیــی دیكــەی‬ ‫بێڕەحــم و بێهەســت بەڕێوەیــە‬

‫‪5‬‬ ‫‪4‬‬ ‫‪5‬‬ ‫‪6‬‬ ‫‪3‬‬

‫‪12‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.