کۆ هەواڵەکانی مانگی یەکی ٠٢٠٢
کۆهەواڵی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی کرێکارانی جیهان
سەکۆی هـــەواڵی کرێــــکاریـــــی
WNS
Worker’s News Stage
سەکۆی هەواڵی کرێکاریی بۆ؟
ئەمڕۆ لەهەر کات زیاتر لە سەرتاسەری جیهاندا ناڕەزایەتی ،تورەیی ،کینە و ڕقێکی بێوێنە و بەجۆشهاتوو دژ بە سەرمایەداری، سیستمی سەرتاپای دژە و سەرکوتگەری دامودەزگا مرۆڤەکانی ،نادادپەروەریی ،نایەکسانی، بێدەربەستی ،و مۆراڵی پڕ لە فێڵ و گاڵتەجاڕیی بەرامبەر ژیانی خەڵک هەیە. ئاگاداربوون لە هەواڵی بارودۆخ و هەلومەرجی کار و ژیانی هاوچینەکانمان لە جیهان بایەخی بێئەندازەی خۆی لە بەئاگابوون و هۆشیارکردنەوەی کرێکاران و هەڵسوڕاوان و ڕابەرانی بزووتنەوەکە بە بارودۆخی یەکتر و سوود وەرگرن لە ئەزموون و هەڵەکانی بزووتنەکە هەیە. سەرباری پێکهێنانی زەمینەی پەیوەندی و هاوئاهەنگی ڕابەرانی کرێکاریی و سۆسیالیستی لەگەڵ یەکتر. ئەم کۆهەواڵە ئەیەوێت هەوڵێک بێت لە ڕاستای پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە بزووتنەوەکە لە ئێستادا دەرگیریەتی. ئێمە لێرەوە بانگەوازی سەرجەم کرێکاران ،هەلسوڕاوان و ڕابەرانی کرێکاریی و سۆسیالیستی ئەکەین ئەم باڵوکراوەیە لە ئاستێکی بەرینی کۆمەاڵیەتی ،کۆڕو کۆمەڵە و ئەڵقەکانی خۆیاندا باڵو بکەنەوە. سەکۆی هەواڵی کرێکاریی خۆڕاییە و لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت ئەتوانن هەر هەفتە جارێک دایبەزێنن.
ژمارەیەک کرێکاری کێڵگەیەکی نەوت لە کازاخستان دەستیاندایە مانگرتن
کازاخستان ::زیاد لە ٠٦کرێکاری کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەی ئەکتۆبی لە باکوری ڕۆژئاوای کازاخساتان لە ٩٢ی جەنیوەری ٩٦٩٢لە پێناو زیادکردنی مووچەی مانگانە دەستیان دایە مانگرتن .مووچەی مانگانەی کرێکاران ٢٠٦دۆالرە لە مانگێکدا و ڕایانگەیاند ئەو بڕە چیتر بەشیان ناکات ،ماوەی سااڵنێکە نەگۆڕاوە لە کاتێکدا نرخی تەواوی کەلوپەل وپێداویستییەکانی ژیان چەند بەرابەر زیادیان کردووە. کرێکاران لە مانگی مارسی ٩٦٩٦ەوە ناڕەزایەتییان بەو بڕە کەمەی مووچە دەربڕیوە بەاڵم بەڕێوەبەرایەتی کار تا ئێستا داخوازی کرێکارانیان پشتگوێ خستووە ،هەربۆیە دەستیاندایە مانگرتن. ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی هەفتە یەک لەمەوبەر کرێکارانی کێڵگەیەکی تری نەوت لە کۆکژیدە Kokzhideبۆ هەمان داخوازی دەستیان دابووە مانگرتن .مانگرتنەکانی کرێکارانی نەوت لە کازاخستانی دەوڵەمەند بە کیڵگەکانی ئەو سامانە مێژوویەکی هەیە .لە مانگرتنە گەورەکانی ساڵی ٩٦٢٢ی باشووری ڕۆژئاوا ٢٠کرێکار کەوتنە بەر شااڵوو تەقەی دەزگای سەرکوتگەری پۆلیس و گیانیان لەدەستدا
قوربانیانی ناسەالمەتی شوێنی کار جۆرجیا ::لە ئەنجامی لێچوونی نایترۆجینی شل لە کۆمپانیایەکی پەلەوەریی لە باکوری ڕۆژئاوای جۆرجیا(گەینسڤیڵ) لە ڕۆژی ٩٢ی جەنیوەری ٩٦٩٢النی کەم شەش کرێکار گیانیان لەدەستدا و یانزەی تریش بە خێرایی ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. کارگەی Prime Pak Foodsلەگەڵ کۆمپانیای Foundation Food Group یەکیگرتووە و تایبەتە بە لەتوپەتکردنی مریشک و جیاکردنەوەی بەشەکانی،و ڕەوانەکردنی بۆ چێشتخانەو کۆگاکان .بەهۆی تێکشکانی بۆری نایترۆجین لێچوونی ژەهراوی ڕوویداوە و بۆتە گیانلەدەستدانی شەش کرێکار و برینداربوونی چەند کرێکاری ترو کرێکارانی فریاگوزاریی. ئەگەرچی بەرپرسانی حکومیی هیچ زانیاری لەسەر پێشێلکردنەکانی سەالمەتی کار ڕاناگەیەنن وئەڵێن مەرجەکانی پێشێل نەکردووە بەاڵم لە تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکان باس لەوە ئەکەن لە مێژووی ڕابردووی ٢٦ساڵەی کۆمپانیاکەدا تا ئێستا چوار جار پێشێلی مەرجەکانی سەالمەتی کار کراون.