www.zamanpress.com
یادی نەوشیروان مستەفا
تایبەت بە دووەم ساڵیادی نەوشیروان مستەفا
مەشخەڵی یەقین لە شەوەزەنگی هەرەسدا ،گڕی مەشخەڵی یـەقین بـوون لە قەندیلەوە بـۆ بـەغدا ،بروسکەی مەرگ و تۆقین بوون
سەرنووسەر سیروان رەشید serwan_rm@yahoo.com
نووسینگەی هەولێر گوندی ئیتاڵی یەک خانووی ژمارە ()633 0750 444 7109
12الپەڕە
ناونیشان سلێمانی -گەڕەکی ئاشتی شەقامی سۆران ()132 خانووی ژمارە ()20 07740881458
ژمارە (تایبەت) یەکشەممە 2019/5/19
کتێبێکی نوێی نەوشیروان مستەفا و کتێبێکیش لەسەر زمانی نووسینی باڵودەبێتەوە
“لە کـەنـاری دانــوبەوە” بەرەو زانکۆی “خڕی ناوزەنگ” لەگەڵ “مام” دا ،وانـەبێژی مافی چارەی خۆنووسین بوون
چەک و قەڵەم دوانەی خەبات ،لـەپێناوی ڕەنـجدەرانـدا ئـەندازیاری ڕاپـەڕیـن و “بـەدەم ڕێوە گوڵ‌چنین” بوون ساڵح بێچار
شانووس و شاسواری کوردایەتی
zamenpress@gmail.com یەکشەممە 2019/5/19
ی��ادی ��ەو ش� ی� روا� ��س ت�ە ف��ا ن ف
11
مهریوانعهلى،بەڕێوهبهرىنێوهندىرۆشنگهریى:
ملمالنێی نەوشیروان مستەفا و مردن تەحەدا بوو بۆ تەواوکردنی پەیامەکانی سازدانی زەمەن
لە وەاڵمی هەردوو پرسیاری ئایا نەوشیروان بۆچی نامرێ و چۆن عه‌ده‌میه‌تی سیاسی رووه‌و ئومێد ده‌گۆڕێت؟ مەریوان عه‌لى ،به‌ڕێوه‌به‌رى نێوه‌ندى رۆشنگه‌ریى بە وردی وەاڵمی هەردوو پرسیارەکە دەداتەوەو ئەو هۆکارانە دەخاتەڕوو کە چۆن رۆڵی نەوشیروان مستەفا دەبێتە سەنتراڵ لە شۆڕش و بەخشینەوەی هیواو ئومێددا. * بۆچی نه‌وشیروان مسته‌فا نامرێ؟ مەریوان عەلی :شتێك كه زۆر سهرنجراكێشه له مردنی نه‌وشیروان مسته‌فادا ،ئه‌وه‌یه ئه‌م رووداوه ملزهماندهكات به دیدێكی نوێ و جیاواز له پێشوو ته‌ماشای دنیا و ژیان و هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌النه بكه‌ین كه ته‌وقی بیروبۆچوونی ئێمه‌یانداوه ،مردنه‌كه وادێته پێشچاو كه رۆح الشهیهك جێده‌هێڵێ ،به‌اڵم له حه‌قیقه‌تدا ئه‌م رۆحه سپیه وه‌ك په‌ڵه هه‌ورێك له ئاسمانی هه‌مووماندا به زیندووی ده‌مێنێته‌وه ،ئیبن سینا زۆر باش شیكاری مه‌سه‌له‌ی دابڕانی رۆح له جه‌سته‌ی كردووه، ئەو پێیوایه هه‌موو شتێك له خۆیدا هه‌ڵگری هێزی شیكه‌ره‌وه‌ی خۆیه‌تی ،الی ئه‌و مردن هیچ نییه بێجگه له كامڵبوونی رۆح ئیدى رۆح له‌وه ده‌كه‌وێ كه سه‌رقاڵی الشهبێ. مردنی كاك نه‌وشیروان رێك له‌م تێزه‌دا چڕده‌بێته‌وه به‌وه‌ی ئه‌و پیاوه تا هەناسەی ژیان تێكۆشا له پێناو ئازادی ،چاكه‌ی گشتی و عه‌داله‌ت ،پاراستنی كه‌رامه‌ت‌و شكۆی ئینساندا .ئه‌وه‌ی له فه‌له‌كی
هه‌مووندا به‌زیندووی ده‌مێنێته‌وه و وه‌ك رۆح به‌سه‌رسه‌رمانه‌وه دێت و ده‌چێ ئه‌و دنیابینیه‌ی كاك نه‌وشیروانه كه له‌گه‌ڵ الشهکەیدا ژێرخاك نه‌كه‌وت ،به‌ڵكو وه‌ك رۆحێك بهنێوماندا دێت وده‌چێ. فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ڤۆلتێر ئاماژه به شتێكی گرنگ ده‌دا كاتێك ده‌نووسێ: زانینمان بۆ حه‌تمیه‌تی مردن ،شتێكی به‌ده‌ستهاتووه كه مرۆڤ له‌ڕێی ئه‌زموون یان په‌یامی خودایه‌وه به‌ده‌ستیهێناوه، كاك نه‌وشیروان تا دواساتی ماڵئاواییكردن ده‌یزانی كه مردن به‌و نزیكانه یه‌خه‌ی پێده‌گرێت ،به‌اڵم سووربونی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كۆی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌و راستیه ده‌رده‌خات كه ئه‌م پیاوه نه‌مردووه. الی من مردنی ئه‌و زاته هیچ بۆشاییه‌كی سیاسی و فیكریی و ئه‌خالقیی دروستنه‌كردووه ،چونكه پێش مردنی كۆی ئه‌و مهسهالنهی به‌وپه‌ڕی ره‌وانبێژی و راستگۆیی و دنیابینی فراوانه‌وه پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگەی كوردی كردووه .ملمالنێی كاك
نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ مردن‌دا ،جۆرێك بوو له تهحەدا له پێناو ته‌واوكردنی په‌یامه‌كه‌یدا. لێره‌دا قسه‌یه‌كی ئه‌بیقور فه‌یله‌سوفی یونانیم دێته‌وه یاد ،ئه‌و ده‌ڵێت :كاتێك وه‌ختی مردنم دێت ئا له‌و كاته‌دا من له‌وێ نابم ،هه‌ركات من بوونم ئاماده‌بوو واته مردن دوای ئه‌وه دێت .بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌م گوزارشته ته‌واو راسته ،هەبوونی ئه‌و مانای نووسینه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی كۆی په‌یامه‌كه‌ی بووه ،كاتێك ئه‌و زاته ده‌مرێت، كۆی په‌یامه‌كه‌ی به‌و په‌ری ئه‌مانه‌ت و راستگۆیی و لێهاتوییه‌وه گه‌یاندووه به تاك به تاكی كوردستان .بۆیه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری په‌یامه‌كه ئه‌م پیاوه‌ن زۆر ماندوونابن له ون نه‌كردنی رێبازه‌كه‌یدا ،چونكه پێش چركه ساتی مردنی ئه‌و ،ده‌مێكه په‌یامه‌كه‌ى به روون و ئاشكرا به گوێی هاواڵتیان و بهپرسیان و دهسهاڵتداراندا دراوه. ئه‌م پرسه له قواڵییدا بریتیه ستراتیژێك بۆ ژیان كه كۆڵه‌كه به‌هێزه‌كانی بریتین له (كۆڵنه‌دان) له پێناو ئازادی ،دادپه‌روه‌ری،
عه‌داله‌تی کۆمەاڵیەتی دا .هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ی وا ده‌كات تاكی كورد هۆشیاربێ به‌رامبه‌ر بە شکۆ و داواكاری و ئەرک و مافەکانی .بۆیه مه‌رگی جه‌سه‌دی كاك نه‌وشیروان ،هیچ له‌و ملمالنێیه ناگۆڕێت كه كاك نه‌وشیروان له پێناو ژیانێكی باشتر و شایسته‌تردا بۆ تاكی كورد خه‌باتی درێژخایه‌نی بۆ کردووه. * نه‌وشیروان مسته‌فا چۆن له عه‌ده‌میه‌تی سیاسییه‌وه رووداو رووه‌و ئومێد ده‌گۆڕێت؟ مەریوان عەلی :مێژووی شكسته گه‌وره‌كانی شۆڕشی كورد له ناوەڕاستی حه‌فتاكاندا وایده‌خواست به جۆرێكی دی بیر له كاری شۆڕش و به‌ڕه‌نگاری، باوه‌ڕ و خۆراگریی بكرێته‌وه ،ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاداچوونهوهیه نه‌بوایه بۆ خیانه‌تی براكان له‌یه‌كتری و شكسته‌كان ،مومكین نه‌بوو بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بتوانێ ته‌كانێكی نوێ به خه‌بات به‌رخودان بداتەوە .رۆڵی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م پیاداچوونهوهیهدا رۆڵێكی سێنتراڵه، بیروبۆچوونی ئه‌و بریتیبووه له گۆڕینی هاوكێشه ستراتیژییانه‌ی شۆڕش ،كه كاك نه‌وشیروان خودی خۆی رۆڵی دارێژه‌ر و كرۆكی بزووتنه‌وه‌كه بووه .سه‌ركردایه‌تی حه‌كیمانه‌ی ئه‌و بۆ كۆمه‌ڵه و خه‌باتی پارتیزانی و له‌وێوه بۆ راپه‌رین ،جۆرێك له باوه‌ڕبوونی ره‌ها به ئومێدی ژیانێكی باشتر وشایستهتر بۆ مرۆڤی كورد نه‌خشاندووه، گه‌ر زۆر پابه‌ند نه‌بین به‌گێرانه‌وه‌ی مێژوو كه نه‌وشیروان فیگه‌ری به‌هێز و خوڵقێنه‌ر رووداوه مێژووییه‌كان بووه ،ئه‌وا ده‌توانین راسته‌وخۆ تۆی ئه‌م ئومێده له‌و نه‌خشه‌و
پالن و بیركردنه‌وه‌یه‌دا چڕبكه‌ینه‌وه، كه كاك نه‌وشیروان باوه‌ڕی ره‌های پێی هەبووه .ساتێك دهسهاڵتدارانی كوردی دوای راپه‌رین ژه‌هری نائومێدی و چه‌قبه‌ستنی گۆڕانكاری باڵودهكهنهوه ،ئه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فایه پۆلێك گه‌نج كه میژوویهكیان له خه‌باتی شاخ و چه‌كداریدا نییه ،دێنێته گۆره‌پانی ملمالنێ سیاسییه‌كان و كۆی ئه‌و نه‌خشه و پالنه جهههنهمیانهی نائومێدیان باڵوكردۆتهوه تێكوپێك ده‌دات .ئومێدێكی نوێ له ژیانی سیاسی‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات كه تێیدا چاره‌نووسی سیاسی و ئیداره‌دانی داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی و دهسهاڵتدارێتییهكان له بن ده‌ستی مه‌كته‌ب سیاسی حزبه‌كان ده‌رده‌هێنێ ده‌یبه‌خشێ به كۆمه‌ڵێك گه‌نج كه نه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌رده‌می خۆیانن. لێره‌وه ئومێدێكی نوێ به به‌ری كاری سیاسه ده‌چێته‌وه ،ئامانجی ئه‌م ئومێده چاكسازیی و گۆڕانكاری و هێنانه پێشه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وار و هۆشمه‌نده كه بتوانن چاره‌نووس و ئایندهی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بگرنه ده‌ست .بزووتنه‌وه‌یه‌ك پێكدێنێ له كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی به ئه‌زموون و پۆلێك گه‌نجی خوێنگه‌رم كه تا ئه‌و ساته نه خیانه‌تیان كردووه ،نه‌گه‌نده‌ڵی و نه كه‌سی یه‌كه‌می مه‌سوله حزبییهكانن .ئه‌م پۆله گه‌نجه و هاوڕێ دێرینه‌كانی كاك نه‌وشیروان قیاده‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ریفۆرمخوازی به‌هێز ده‌كه‌ن ،كه ده‌بێته شوێنی ئومێدی تاك به تاكی كوردستان ،لێره‌وه الپهرەی مێژوویه‌كی تری نه‌وشیروان ده‌نووسرێته‌وه، خۆی وته‌نی تا گه‌نجێك مابێ کە ئومێدی به گۆڕانكاری هەبێ ،خۆری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به ئاساماندا ده‌درەوشێته‌وه.
کەرتی کشتوکاڵ لە دیدی نەوشیروان مستەفادا
دیدار عەبدولکەریم رەحیم
نەوشیروان مستەفا لە خەمی کشتوکاڵدا نەوشیروان مستەفا لە کتێبی (ئـێمە و ئەوان ناکۆکیەکانمان لەسەر چین؟) ساڵی ٢٠٠٨- ٢٠٠٧نوسیوێتی ،پێکهاتووە لە کۆمەڵە وتارێک ،لە یەکیک لە بەشەکانی ئەم کتێبەدا بەشێوەیەکی زۆر گشتگیر‌و فراوان درک بە کێشەی کشتوکاڵی دەکات و پالن و نەخشەڕێگای گونجاوی بۆ دەخاتە روو هەروەها باس لە پرۆژەیەک ئەکات بە ناوی (پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەی دێهاتی کوردستان) ،تا لە ساڵی ٢٠٠٩پێش پەسەندکردنی بودجەی ئەوکات پەسەند بکرێت بە مەبەستی دروستکردنی بناغەو ژێرخانی ئابووری واتە ١٠ساڵ پێش ئێستا. مەبەستی نەوشیروان مستەفا لە کاراکردنەوەی سێکتەری كشتوکاڵی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی كشتوکاڵی لە چەند ڕەهەندێکەوە سەرچاوە دەگرێت، رەهەندی سیاسی ،رەهەندی ئابوری، رەهەندی کۆمەاڵیەتیی ،رەهەندی زانستی، ئەگەر ئێمە خوێندنەوەیەکی گشتگیر بکەین بۆ سەرجەم رەهەندەکان ،یەکەم و کۆتا
خەمی نەوشیروان مستەفا بریتی بووە لە گرێدانی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵ و بە دامەزراوەکردنی کەرتی کشتوکال و بەکارهێنانی بودجەی هەرێم لە وەبەرهێنانی کشتوکاڵی. کاتێک حکومەتی عێراقی ساڵی ١٩٧٢ کەرتی نەوتی کەرکوکی کردەوە داهاتی نەوتی زیادی کرد‌و کەرتی کشتوکاڵی پاشەکشێی بەرچاوی کرد لە ڕووی ئاستی بەرهەمهێنان و گەشەسەندن سەرەڕای ئەوەی ئەمە بووە هۆی هەڵتۆقینی توانای سەربازی حکومەتی عێراق بۆ راگوێزان و لەناوبردنی دێهاتی کوردستان و هەروەها سڕینەوەی مۆرکی نیشتمانی لەڕووی زمان و کەلتورو زێد‌و خاکەوە ،جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەی دێهاتی کوردستان دەبێتە هۆی کۆچی پێچەوانە لە ناوەندی شارەکانەوە بەرەو شوێن و جێگای ژیانی پێشوو ،بەاڵم بە شیوازێکی جیاواز بە ڕاگوێزانی سەرجەم تەکنۆلۆجیاو زانست و کرانەوەی شار بەرەو دێهات ،بەمەش دەبێتە چاندنی تۆوی کرانەوە بە سەرجەم دێهاتی کوردستان بوون بە چەق بۆ ئاوەدان کردنەوە. نەوشیروان مستەفا لە خەمی دروستکردنی سیستەمێک بوو بۆ ژیرخانی ئابووری بۆ رێگری کردن لە بەهەدەردانی سامانی نەتەوەیی و گشتی بۆئەوەی بە خراپی بەکارنەیەت ،هەرێمی کوردستان خاوەنی سیستمی ئابووری نیە تەنها دارایی هەیە ئەویش لەڕێی ئەو بەشە بودجەیە کە لەالیەن حکومەتی ناوەندەوە دەنێرێت بۆ هەرێم ،بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی کشتوکاڵی بە سود وەرگرتن لە سەرچاوە مرۆیی و سروشتیەکانی هەرێم و دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵی بێ ئەوەی چاوەڕێی وەرگرتنەوەی زوو بێت، ئەمە ئەبێتە هۆی بناغەی گشتی ئابووری هەرێم. ئاوەدانکردنەوەی کەرتی کشتوکاڵی
و بە سیستماتیک کردنی دەبێتە هۆی بوژانەوەو کاراکردنەوەی ئەم سیستەمەو دەبێتە هۆی گرێدانی کۆمەاڵیەتی لەڕووی زەوی و ئاو و تێکەاڵوبوونی سنوری دێهات و ناوچەو شار‌و کرانەوە بە ڕووی بازرگانی و ئاڵوگۆڕو سڕینەوەی مۆرکی ناوچەگەرایەتی و خودگەرایی و دروستبوونی بەستەرێکی کۆمەاڵیەتی لە ئاستی تاک و خێزان و کۆمەڵگە ،هەروەها دروستکردنەوەی چینێکی ناوەندی پیشەیی بەرهەمهێن کە دەبنە وزەو داینەمۆی ئێستا‌و هەوێنێک بۆ داهاتوو وە کەمکردنەوەی چینی فەرمانبەری کەرتی گشتی بێ بەرهەم و کارکردن بۆ گۆڕینی تێڕوانین و دنیا بینینی تاک دەربارەی خاک و نێستمان گەڕانەوەی متمانەی نەتەوەیی و ئاشتی کۆمەاڵیەتی. مستەفا نەوشیروان ئاشکرایە کەسایەتیەکی سیاسی و نوسەرو روناکبیرێکی بیر فراوان بوو هەروەها کەسێکی ئەکادیمی بووە ،چەمکی زانکۆ و زانست و رۆڵی ئەکادیمایی بە گرنگ و زەروور وێنا کردووە ،بۆیە لێرەشدا دووپاتی دەکاتەوە کە دەبێت سود لە توانا‌و شارەزایی کەسانی ئەکادیمی وەربگیرێت و پێکەوە بە دەستە جەمعی رۆڵ بگێڕن لە جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوەدانکردنەوی دێهاتی کوردستان وە چاودێری پڕۆسەی بەرهەمهێنان بکەن لە ڕووی چەندێتی و جۆرێتی . پالنی نەوشیروان مستەفا بۆ کەرتی کشتوکاڵ نەوشیروان مستەفا لە دەستپێکی پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوی دێهاتی کوردستان ئاماژە بە دروستکردنی دەستەیەکی بااڵ دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە لەبەر گرنگی و هەستاری و ستراتیژییەتی ئەم کەرتە ،پێشنیار دەکات کە ئەندامانی ئەم دەستەیە پێکهاتبێتن لە کەسانێک بن کە لە بااڵترین ئاستی بەڕێوەبردن و حکومداریدا بن کە پێکبێن لە (سەرۆکی دەستە بە پلەی جێگری سەرۆک وەزیر ،وەزیری کشتوکاڵ،
وەزیری دارایی ،وەزیری ئاوەدانکردنەوە، وەزیری پالندانان) لێرەدا بە مەبەست و کڕۆک پێشنیاری ئەم کەسایەتیانەی کردوە لەبەرئەوەی سیستەمی حکومرانی لە هەرێمی کوردستاندا لە دەسەاڵتی حیزبدایەو پەراوێزخستنی یەکتری الیەنە سیاسیەکانە ئەم بۆ ئەو بەمەبەستی ملمالنێ و پروپاگەندەی هەڵبژاردن و مەرامی حیزبی دیکە .هەربۆیە ئەم کەسایەتیانە توانای بڕیاردانی رەهایان هەیەو چەقی بڕیاردانن. پالنەکان: یەکەم :دروستکردنی شاری نوێ هەڵبژاردنی جێگەی نوێ بەمەبەستی دروستکردنی شار لە نزیک چەند دێیەک وە هەروەها فەراهەمکردنی سەرجەم دامودەزگا میریەکان و دروستکردنی ناوەندێکی بەڕێوەبردن بۆ هەریەکەیان کە ببێتە هۆی بەستنەوەی دێهاتەکان بە شارە گەورەکانەوە. دووەم :پشتیوانی کشتوکاڵی حکومەت سااڵنە بەرامبەر بەخێوکردن و بەرهەمهێنانی هەر درەختیک بڕێک پارە بدات بە جوتیار لەژێر ناوی (باخانە)، هەروەها بەهەمان شێوە هەڵبستێت بە هاندانی جوتیار بە بەخشینی بڕێک پارە لەژێر ناوی (زەویانە) بەپێی جۆری بەرهەمە جیاوازەکان و بڕی بەرهەم . سێیەم :پشتیوانی ئاژەڵداری حکومەت سااڵنە بەرامبەر بە بەخێوکردنی ئاژەڵ بڕێک پارە بدات بە جوتیار بە ناوی (شوانانە) هەروەها بەرامبەر بەخێوکردنی پەلەوەرو هەنگ بە هەمان شێوە. چوارەم :پشیتوانی بازرگانی حکومەت پشتیوانی لە بەرهەمی خۆماڵی بکات بە منافەسەی بەرهەمی دەرەوە، هەروەها حکومەت کارئاسانی بکات بۆ خاوەنکاری کەرتی تایبەت بە هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی بۆ بازاڕی دەرەوە. پێنجەم :کاراکردنی بانکی کشتوکاڵی
پێدانی قەرزی کشتوکاڵی بە جوتیاران بە سودی کەم و ماوەی درێژ بۆ سەرجەم کارە کشتوکاڵیەکان بە مەبەستی دامەزراندنی پرۆژەی كشتوکاڵی جیاواز‌و بەرهەمدار بۆ دروستکردنی ڕەزو باخ و هەڵکەندنی بیر‌و ئاودێری و هەنگەوانی و حەوزی بەخێوکردنی ماسی و کڕینی ئامێری کشتوکاڵی ...هتد. چاودێریکردن و بەداواداچوون خاڵەکانی ئەم پرۆژەیەو جێبەجێکردنی ئەگەر لەژێر چاودێری ورددا نەبێت ئەشێت گەندەڵی دارایی و کارگێڕی و سیاسی بەدوادابێت بۆئەوەی ئەمە روونەدات پێویستە رێکاری یاسایی بۆ دابنرێت بەم جۆرە: .١بۆ بەفیڕۆنەدانی دارایی گشتی: پێویستی بە گۆژمەی دارایی گەورە هەیە هەروەها خێرا راپەڕاندنی ،سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بەرپرس بن لە ئاستی ئەنجامدان و هەڵسەنگاندنی پرۆژەکە بۆئەوەی گەندەڵی دارایی پرۆژەکە بە الڕێدا نەبات. .٢بۆ رێگریکردن لە هەڵئاوسانی کارگێڕی: لێرەدا خاڵێك کە جێگەی سەرنجە بریتیە لە دامەزراندنی بە لێشاوی فەرمانبەر لەم دامەزراوەیەدا کە ئەمە هەڵەی کوشندەیە بۆیە پێوستە سود لە باشترین و لێوەشاوەترین فەرمانبەرەکانی ئێستای حکومەت وەربگیرێت. .٣بۆئەوەی نەبێتە هۆی گێتۆی حیزبی یا خێڵەکی: پێویستە کە یەکسانی هەبێت لە کار‌و فەرمان و پڕۆژەو پێویستە دوور بێت لە سەرجەم ئینتما حیزبی و دینی و مەزهەبی و عەشیرەتگەرایی لەبەرئەوەی شێوەیەکی گشتی دەستی حیزبی و خێڵەکی باڵی بەسەر کەرتەکەدا کێشاوە کە بۆتە هۆی جیاکاری ناوچەگەری و دابەشکاری جوگرافی بەپێی هۆزو خێڵ و عەشرەت ...هتد بەشێوەی راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر ڕێرەوی پڕۆژەکە.
ی��ادی ��ەو ش� ی� روا� ��س ت�ە ف��ا ن ف
10
zamenpress@gmail.com یەکشەممە 2019/5/19
نه‌وشیروان مسته‌فا لەناو کتێبەکانیدا
کورد‌و عه‌جه‌م ئەم کتێبە بەشێک لە مێژووی سیاسیی کوردەکانی ئێران دەگێڕێتەوەو پێکهاتووە لە ٦بەش: (جیۆپۆلیتیک و چارەنووسی کورد، نۆڕینی کورد و عەجەم لە یەکتری، سەرەتای خەمڵینی هۆشی نەتەوەیی کورد ،شەڕ و ئاشتی: هەردووکیان کوێرەوەری، ئاسوورییەکانی کوردستان ،سمکۆ: یاخیبوونی خێڵەکی یا بزووتنەوەی نەتەوەیی). ٣٩٨الپەڕەیە بە قەبارەی ١٦x٢٣سم. تێبینی:چاپی یەکەمی ئەم کتێبە بەناوی خوازراوی (ساڵح محەمەدئەمین) باڵوکراوەتەوە.
فۆتۆ :بیار رەشید
کارەساتی هەکاری ئەم کتێبە چیرۆکی کارەساتی هەکاری و وردەکارییەکانی پیالنەکەو هەڵەکانی سەرکردایەتی ئەودەمی (ی .ن .ک) دەگێڕێتەوە.
حکومه‌تی کوردستان .. کورد له گه‌مه‌ی سۆڤێتی دا، ئەم کتێبە مێژووی حکومەتی کوردستان لە مهاباد دەگێڕێتەوە. ٢٩٠الپەڕە بە قەبارەی ٢١ x ١٤ :سم. چاپی یەکەم ساڵی ١٩٩٣شوێنی چاپی لەسەر نییە. تێبینی :ئەم کتێبە وەرگێڕدراوە بۆ فارسی.
له په‌راوێزی مێژوووی ئه‌رده‌اڵن دا ئەم کتێبە مێژوووی میرایەتیی ئەردەاڵن دەگێڕێتەوەو پێکهاتووە لە چوار بەش ١٢٤الپەڕەیە بە قەبارەی ١٦x٢٤سم چاپی یەکەم سلێمانی ،دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
له که‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ دیوی ناوه‌وه‌ی رووداوه‌کانی کوردستانی عێراق١٩٧٨ - ١٩٧٥ ، ئەم کتێبە بیرەوەری رۆژانەی نووسەرە ٤٤١الپەڕەیە بە قەبارەی ٢٣.٢ x ١٦.٢ سم .چاپی یەکەم ١٩٩٧شوێنی چاپی لەسەر نییە.
په‌نجه‌کان یه‌کتری ئه‌شکێنن دیوی ناوه‌وه‌ی رووداوه‌کانی کوردستانی عێراق ١٩٨٣ - ١٩٧٩ ٤٦٩الپەڕەیە بە قەبارەی ٢٣.٥ x ١٥سم چاپی یەکەم ١٩٩٧چاپ و باڵوکردنەوەی مەڵبەندی ئاوەدانی کوردستان بەرلین - ئەڵمانیا
میرایه‌تی بابان له‌نێوان به‌رداشی رۆم و عه‌جه‌م دا ئەم کتێبە مێژووی میرایەتیی بابان دەگێڕێتەوەو پێکهاتووە لە ١١بەش و پاشکۆ‌و لیستی بەڵگەکان. ٣٠٩الپەڕەیە بە قەبارەی ١٥x٢٣سم. چاپی یەکەم ،١٩٩٨چاپ و باڵوکردنەوەی مەڵبەندی ئاوەدانی
چه‌ند الپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژووی رۆژنامه‌وانی کوردی ،١٩١٨ -١٨٩٨ به‌رگی یه‌که‌م ئەم کتێبە بە ٧بەش مێژوووی سەرهەڵدانی رۆژنامەوانی لە ئەوروپا و لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و لە کوردستان دەگێڕێتەوە تا ساڵی ٢٠٣ .١٩١٨الپەڕەیە بە قەبارەی ١٦x٢٢سم. چاپی یەکەم سلێمانی ،دەزگای چاپ و پەخشی
کوردستان بەرلین -ئەڵمانیا. تێبینی: ئەم کتێبە لە ساڵی ١٩٩٦دا لە هەولێر لەژێر چاپ دا بوو .بە هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه لە چاپدانی نزیکەی ٢ساڵ دواکەوت.
به‌ده‌م رێگاوه گوڵ‌چنین کتێبی یه‌که‌م -بەرگی یەکەم ٤٧٧الپەڕەیە بە قەبارەی ١٧x٢٤سم. چاپی یەکەم و دووەم ،٢٠١٢مطبعة الدار العربیة للعلوم -ناشرون ،بیروت -لبنان
چاپی یەکەم ساڵی١٩٩٩ چاپخانەی ئۆفیسی سلێمانیی دەزگای سەردەم لە چاپی داوە. تێبینی: حمە سالح گەاڵڵی کردوویەتی بە عەرەبی ٣١٥الپەڕەیە بە قەبارەی ٢٢ ١٦xسم.
چه‌ند الپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژووی رۆژنامه‌وانی کوردی سااڵنی نێوان دوو جەنگی جیهانی ١٩٣٨ - ١٩١٨بهرگی دووه‌م ٥٢٣الپەڕەیە بە قەبارەی ١٦x٢٢سم. چاپی یەکەم ،٢٠٠٢سلێمانی چاپخانەی شڤان.
چه‌ند الپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژووی رۆژنامه‌وانی نهێنیی کوردی ،١٩٥٨ - ١٩٣٨بهرگی سێیه‌م ٢٢٨الپەڕەیە بە قەبارەی ١٦.٥x٢٢سم. چاپی یەکەم ٢٠٠٤سلێمانی ناوی چاپخانەی لەسەر نییە.
ژیان به ته‌مه‌نترین رۆژنامه‌ی کوردی ١٩٣٨ - ١٩٢٦ ٣٨٠الپەڕەیە بە قەبارەی ١٦x٢٢.٢سم. چاپی یەکەم ٢٠٠٢سلێمانی چاپخانەی رەنج.
بە دەم رێگاوە گوڵ‌چنین ،کتێبی سێیەم -بەرگی یەکەم ٥٩١الپەڕەیە بە قەبارەی ١٧x٢٤سم. چاپی یەکەم ،٢٠١٤مطبعة الدار العربیة للعلوم -ناشرون ،بیروت -لبنان.
بە دەم رێگاوە گوڵ‌چنین، کتێبی یەکەم -بەرگی دووەم ٢٦٣الپەڕەیە بە قەبارەی ١٧x٢٤سم. چاپی یەکەم ،٢٠١٥مطبعة الدار العربیة للعلوم -ناشرون ،بیروت -لبنان.
بەدەم رێگاوە گوڵ‌چنین، کتێبی دووەم -بەرگی یەکەم ٦٥٥الپەڕەیە بە قەبارەی ١٧x٢٤سم. چاپی یەکەم ،٢٠١٣مطبعة الدار العربیة للعلوم -ناشرون ،بیروت -لبنان.
بەدەم رێگاوە گوڵ‌چنین، کتێبی دووەم -بەرگی دووەم ٤٣٩الپەڕەیە بە قەبارەی ٢٤ ١٧xسم. چاپی یەکەم ،٢٠١٣مطبعة الدار العربیة للعلوم -ناشرون ،بیروت -لبنان.
بە دەم رێگاوە گوڵ‌چنین، کتێبی دووەم -بەرگی سێیەم ٢٩٢الپەڕەیە بە قەبارەی ١٧x٢٤سم. چاپی یەکەم مایسی ،٢٠١٨چاپخانەی پیرەمێرد، سلێمانی .تێبینی :بە هۆی پەلەکردن بۆ فریاخستنی بۆ یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نووسەر ،هەڵەو پەڵەیەکی زۆری تێکەوتووە و لە نرخی زانستی کتێبەکەیان کەم کردووەتەوە.
سه‌رده‌می قه‌ڵه‌م و موراجه‌عات ١٩٣١ -١٩٢٨ ئەم کتێبە لە ٥بەشدا مێژوووی (کورد و پەرلەمانی عێراق ،کورد و پەیماننامەی ،١٩٣٠تێهەڵچوونەوەی شێخ مەحمود ،کورد و مەلیک فەیسەڵ ،کورد و کۆمەڵەی گەالن) دەگێڕێتەوە. ٢٧٥الپەڕەیە بە قەبارەی ١٦x٢٢سم.
گۆڤاری دیاری کوردستان ١٩٢٦ -١٩٢٥ ئەم کتێبە رەفیق ساڵح ئامادەی کردووە ،نەوشیروان مستەفا و سدیق ساڵح لێکۆڵینەوەیان لەسەر نووسیوە. لێکۆڵینەوەکەی نەوشیروان مستەفا رووپەڕی ٣١الپەڕەی کتێبەکەی داگیرکردووە قەبارەی کتێبەکە ١٨x٢٧.٥سم.
zamenpress@gmail.com یەکشەممە 2019/5/19
روا� � ی��ادی ��ەو ش� ی� �س ت�ە ف��ا ن ف
9
تارماییەكانی نەوشیروان مستەفا بۆ یادی مرۆڤێك كە لەیاد ناچێ
شوان ئەحمەد - ١سەرلەبەیانی ڕۆژی /٢٠ئایاری٢٠١7/ و لەكاتی بەڕێكردنی تەرمەكەیدا بەرەو ئارامگەكەی لە گردی زەرگەتە ،حەشاماتێكی گەورە بەدڵێكی كەیل و دەنگێكی زواڵڵەوە، هاواریان دەكرد :نامرێ ،نامرێ. لەڕاستیدا ئەوە هەر بە تەنیا قسەیەكی هاكەزایی ساتەوەختێكی حەماسی نەبوو، بەڵكو ڕازی داڵنیش بوو .بڕوابوون بەنەمری نەوشیروان مستەفا ،وەك سیاسەتمەدارو نووسەرو سەركردەیەكی كاریزمی ،الی هەوادارانی و ئەوانەی دەیانناسی و چاوەڕوانییان لێی هەبوو ،پابەستی تایبەتمەندێتی و خەسڵەتگەلێكی زۆر بوو كە كارەكتەری ئەویان دروستكردبوو. هەر لەخۆنەویستی و خاكیبوونو بەهەڵوێستی و بێ تەماحی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی ئەخالقی بەرامبەر هاواڵتیانی نیشتمانەكەی ،تادەگاتە ئومێدبەخشینەوە بە دنیایەك كە مافیاكانی ناو بزووتنەوەی
چەكداری كوردایەتی ،بۆ زیاتر لە چارەكە سەدەیەكە ،سیخناخیان كردووە لە پۆخاڵوات و نائومێدی. نەوشیروان مستەفا هەر بەتەنیا سیاسەتمەدارو نووسەرو سەركردەیەكی ئاسایی نەبوو ،گەورەیی و قورساییەكەشی هەر لەوەدا نەبوو كە (باوكی هەژاران و بەشمەینەتان بوو) ،وەك بەشداربووانی ڕێوڕەسمی بەخاك سپاردنەكەی دووپاتیان دەكردەوە ،بەڵكو لەگەڵ ئەوانەداو بگرە بەرلەوانەش لەوەدابوو كە ئەو (سیمبولی ئیرادەگەرێتی كوردی) بوو ،بەمانای پڕاوپڕی وشەكە. مێژووی سیاسی ئەو كە نیو سەدەیەك سەرووترە ،نموونەی دیار‌و زەق و زۆپی وەهای تێدایە بیسەلمێنێ ،نەوشیروان مستەفا چ مرۆڤێكی بەئیرادەو چ تێكۆشەرێكی پشوودرێژ بووە. لەو قۆناغەی بزووتنەوەی چەكداری كوردایەتی لەئەوجی بەهێزی و سەركەوتنەكانیدا ،ئاشبەتاڵ دەكات و شاخ و داخ و سەنگەرەكانی بەرگری تەسلیم بە ئۆردوی بەعسیەكان دەكاتەوە ،ئالەوێداو لەو چركەساتە پڕسام و عەدەمیەدا ،لە ڤییەنناوە دەگەڕێتەوە قەندیل و دەست بەپرۆسەیەكی دژوار دەكات كە وەك (كونكردنی شاخی زەردك وایە بەدەرزی). بڕوانە (لە كەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ). كاتێك پرۆسەی بەدناوی ئەنفال ڕوودەدات و پڕكێشیكردنی بەعس لەئەنجامدانی تاوانەكانیدا ،دەگاتە لوتكەو بزووتنەوەی چەكداری كوردایەتی لە ناوچە سنوریەكانی عێراق -ئێران‌دا تەوق دەدرێت ،جارێكی تر نەوشیروان مستەفا وەك سیمبولی بەرخودان و ئیرادە نواندن، دەكەوێتەوە مشورخواردن و بەكەرەسەیەكی مرۆیی كەمەوە ،بیر لە دروستكردنی سوپای ڕزگاری كوردستان (سرك) دەكاتەوەو
بەتەحەدایەكی زۆرەوە ،درێژە بەخەبات دەدات. لەو دۆخی نائومێدی و شكست و سەرگەردانی و ترس و باوەڕ بەخۆنەبوونەی ،كورد وەك میللەتێك لە باشووری كوردستان دەیگوزەراند (لەسەروبەندی داگیركردنی كوێت و شەڕی دووەمی كەنداودا) ،نەوشیروان مستەفا بیر لە هەستانەوەو بەرەنگاری و ڕسكێكی كەم وێنەی وەك ڕاپەڕین دەكاتەوە. بەو هەوڵەشی توانی كورد لەم پارچە لەبیركراوەی كوردستاندا ،لەكەناری فەرامۆشی و لەسەروەختی گیانەاڵو مەحفبونەوەدا ،جارێكی تر بێنێتەوە بەر دەرگای مێژوو و دەرفەتی ژیانێكی شكۆمەندانەی بخاتەوە بەردەست. كە پرۆسەی ئازادی عێراق بەئەنجام دەگات و كۆتایی بەدەسەاڵتی بەعسییەكان دێت ،وەك جەنگاوەرێك لەپێناو نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی بۆ عێراقێكی فیدراڵ ،ڕوو لەبەغدا دەكات و مافەكانی گەلی كورد لەو دەستوورەدا جێگیر دەكات. شەڕی ئەو لەوكاتانەشدا ،هەر لەسەر ماف و بەركەوتەی میللەتەكەی بوو ،نەك بەتەماحی چنگ كەوتنی كۆشك و كورسی و كابینەو پۆستێكی شەخسی بووبێت لە زۆنی سەوزدا. لەوەبەدواش كاتێك حزب دەبێتە كۆمپانیا‌و سیاسیەكان دەبنە بازرگان و دیوارێكی بەرز لەنێوان خۆیان و خەڵك هەڵدەچنن ،نەوشیروان مستەفا لەهەستكردن بە بەرپرسیاریەتێكی قوڵ بەرامبەر بەمێژووی خۆی و بەژیان و گوزەرانی هاواڵتیانی ئەم هەرێمە ،ماڵەكەی خۆی جیاكردەوەو لەسفرەوە دەستی پێكردەوە. ئیرادەگەرێتی ئەو چۆن لەدەورانی شاخدا بووە مایەی ئەوەی لەقاسمەڕەشەوە ،بیر
لەڕاپەڕین و وەدەرنانی بەعس لەكوردستان بكاتەوە ،پاش پرۆسەی ئازادی عێراقیش، دوای ماتڵ بوونی دووساڵ بەدیار وادەو بەڵێنی هاوڕێ كۆنەكانیەوەو نائومێدبوونی لەئەنجامدانی ڕیفۆرم و چاكسازی لەناو حیزبەكەیدا ،بڕیاریدا لەگردی زەرگەتەوەو پشت ئەستوور بەبزووتنەوەیەكی جەماوەری و مەدەنی وەك (گۆڕان) ،بەگژ ئەوانەدا بچێتەوە كە لەلوشدانی خێر‌و بێری ئەم واڵتەدا هیچ سنوور‌و بەربەستێك نابینن. ئەوانەی خاوەن ئیرادەن و ڕام ناكرێن و كۆڵ نادەن ،سەرچاوەی ئەو هێزو بڕوایەیان لەوێوە دێنن كە هەمیشە چاویان لەسەر ئایندەیە .نەوشیروان مستەفاش نموونەی ئەو سیاسەتمەدارە دەگمەنانەی كوردستان بوو کە ئیرادەگەرێتیەكەی دەرگیری ئەوەبوو ڕوو لەئایندە بوو ،نەك وەك هاوڕێكانی لەناو ڕابردوودا بژی و لەناو مێژوودا خۆی دیل بكات. یەكێك لەو وتار‌و نووسینە جوان و مانادارانەی هەرچەند ڕۆژێك دوای كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا نووسران و زۆر ڕایگرتم ،نوسینێكی كاك (ڕێبوار كەریمی) بوو بەناوی (چی لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا نامرێ؟). ئەویش لەوێدا جەخت لەوەدەكاتەوە كە (سروشتی سیاسەتكردن الی نەوشیروان مستەفا ،هەمیشە ڕووی لە ئایندە بووە). هەر ئەو ڕوو لەئایندەبوونەش ،ماكی سەرەكی ئیرادەگەرێتی ئەو بوو. مرۆڤ كە سەیری كەلەپوورو مێژووی سیاسی ئەو پیاوە دەكات و قۆناغە جیاجیاكانی خەباتكردنی لەشاخ و شاردا بەسەردەكاتەوە ،ڕێك و ڕاست ئەو ڕستەیەی مارتن هایدیگەری فەیلەسوفی ئەڵمانی بیردەكەوێتەوە كە دەڵێت: (سەرەتا هەمیشە لەپێشدەمماندایە ،نەك لەپشتمانەوە بێت). ئەویش وابوو ،ژیانی سیاسی یەك
بینە وابوو( :هیچ كات بۆ دەست پێكردنەوە الی ئەو درەنگ نەبووەو هەموو سەرەتایەكی دەسپێكردنەوەیەكیش، تازەبووە بەئومێدی داهاتویەكی باشتر). لەناو مێژویەكی دژوار‌و پڕ كەندو كۆسپی وەك ئەو ناوچەیەی ئێمەدا ،مەگەر هەر كەسانی وەك نەوشیروان مستەفا (وەك سیمبولی ئیرادەگەرێتی كوردی) بتوانن، چۆك دانەدەن و قۆناغ بە قۆناغ ڕوداوی گرنگ دروست بكەن. ئەو ژیانی پڕ ڕوداوی مانادار بوو، مردنەكەشی هەر ڕوداو بوو. - ٢مەرگی نەوشیروان مستەفا ،تەنیا مردنێكی بایۆلۆژیانەیەو هیچی تر .گەرنا كەلەپوری سیاسی ئەو و بیر‌و ڕەفتارو دنیابینیەكانی ،نامرن و تا داهاتویەكی دوور بەزیندویەتی دەمێننەوە .لێرەبەدواوە بەئاسمانی كوردستاندا تارماییەك دەگەڕێت و لەهاتوچۆدا دەبێت ،ئەوەش تارمایی نەوشیروان مستەفا دەبێت. بۆئەوەی نەخشەو پالنی ئەهریمەنانەی دەسەاڵتدارانی كوردستان تێك بداتەوە. بۆئەوەی خەو لەچاوی ئەو بەرپرسە دزو جەردەو تااڵنچییانە بتۆرێنێ كە لەخەباتگێڕەوە ،ئەدرێسی خۆیان گۆڕی بۆ مافیا‌و بازرگان و قاچاخچی. لەالیەكی دیكەشەوە تارماییەكانی نەوشیروان مستەفا لێرە بەدوا ،دەبێتە چراوگ و دەسوێژێك بۆ هاواڵتیانی بەشمەینەتی ئەم نیشتمانە ،تادڕ بەتاریكی بدەن .دەبێتە سەرچاوەی ئیرادەیەك بۆ گەنجانی ئەم واڵتە ،تا داهاتویەكی گەشتری پێ دروست بكەن. تا ناعەدالەتی و زوڵم و ناهەقی زیاتر بێت ،تارماییەكانی نەوشیروان مستەفاش لەئاسمانی كوردستاندا تۆخترو تۆختر دەبنەوە.
نەوشیروان مستەفا و بە ئەکادیمیکردنى ڕۆژنامەوانیى کوردی
ئەرکان رەووف
جیاواز لە سیاسییەکانى تر کاک نەوشیروان ئەوکاتەى بڕیاری بەجێهێشتنى نەمسا دەدات ،کە لە قۆناغى کۆتایى بەدەستهێنانى دکتۆراکەیەتى ،بۆ ئامانجێکى گرنگتر لە بەدەستهێنانى دکتۆراکەى ئەو بڕیارە دەدات .ئەویش هەڵگیرسانەوەى شۆڕشە .دواى هەڵگیرسانەوەى شۆڕش و سەرکەوتنى ڕاپەڕین ئەو کۆمەڵێک ئامانجى تر بۆ ئەو قۆناغە دیاریدەکات. سەرەڕای کۆسپ و بەربەستەکان ،بەاڵم کۆڵنادات و دەستبەردارى ئەو ئامانجانەى نابێ ،هەنگاو بەهەنگاو بەردەوام دەبێ. لەناو ئەو ئامانجانەى کاک نەوشیرواندا بەشى زۆرى سێکتەرو کایەکانى ژیانى
تێدایە(دەوڵەتسازیی ،سیاسى ،ڕۆشنبیریى، ئەکادیمیى ،ڕۆژنامەگەریى). گرنگیدان بە ناوەندە ئەکادیمییەکان یەکێک دەبێ لەئامانجە بایەخدارەکانى، لەناو ئەوانەشدا دامەزراندنەوەى زانکۆى سلێمانى یەکێکە لە کارە درەوشاوەکانى کاک نەوشیروان. هاوشانى ئەو ئامانجانە ،بایەخى کاک نەوشیروان بۆ بەئەکادیمیکردنى کایەیەکى گرنگى وەک ڕۆژنامەوانیى ڕەهەندێکى قوڵى هەیە ،بەاڵم لە دامەزراندنى یەکەمین ناوەندى زانستى بۆ پێگەیاندنى ڕۆژنامەنووسى ئەکادیمى خۆی بەرجەستە دەکات .کە ئەویش کردنەوەى بەشى ڕاگەیاندنە لە پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى .هەر خۆیشى وانەکانى خوێندنى ئەو بەشە دیاری دەکات. پاشان ساڵى ٢٠٠١- ٢٠٠٠دواى ئەوەى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى سلێمانى دامەزرا ،بەهۆی پێویستیان زۆریان بە مامۆستا ،داوایان لە کاک نەوشیروان کرد وانەى مێژووى ڕۆژنامەوانیی پێشکەش بکات ،ئەویش داواکەى قبوڵکردو جیاواز لە مامۆستاکانى تر ئەو بەدەستى پڕەوە لە دەرگای زانکۆوە دەچووە ژوورەوەو لەگەڵ خۆیدا دوو شاکارى بەرهەمى خۆى پێ‌بوو “چەند الپەڕەیەک لە مێژووى ڕۆژنامەوانىی کوردی”. بۆ یەکەمین جار بوو خوێندکاران لەدەستى یەکەمەوە وانەکان وەربگرن .ئەمە بۆ خوێندکارەکان گرنگ و پڕبایەخ بوو لەو ڕوانگەیەوە کە سەرکردەیەکى کاریزمى وەک کاک نەوشیروان دەبێتە مامۆستایان و لەهەمانکاتدا ئەو مەنهەجەى مامۆستاکەیان
پێیان دەڵێتەوە بەرهەمى نووسینى خۆیەتى و لەگەڵ ئەوەشدا کاک نەوشیروان کۆپى ڕەسەنى سەرجەم ئەو ڕۆژنامەو گۆڤارانەی لەبەردەستدابوو کە لەوسەروەختەدا لە هیچ ئەرشیفخانەیەکدا دەست نەدەکەوت. ئەو شاکارانەى کە کاک نەوشیروان لەسەر مێژووى ڕۆژنامەوانیى کوردى نووسیونى، بە ئێستاشەوە سەرچاوەیەکى گرنگ و بەپێزە لەسەر مێژووى رۆژنامەگەرى کوردی وەکو سەرچاوەیەکى گرنگ لەبەشەکانى ڕاگەیاندن و میدیا‌و لەالیەن خوێندکاران و مامۆستایانەوە بەکاردەهێنرێن و بوون بەسەرچاوەى نووسینى کتێب و توێژینەوە زانستییەکانى زانکۆکانى کوردستان. کاک نەوشیروان بەشێوەیەکى زانستییانە ئەو کتێبانەى نووسیوەو بەسەلیقەیەکى ئەکادیمیانە شیکارى زانستى بۆ ناوەرۆکو ڕەهەندە جیاوازەکانى ڕۆژنامەو گۆڤارەکان کردووە. لەڕێى ئەو شیکارییە زانستیانەوە، بە شێوەیەکى بنکۆڵکاریی کارى لەسەر دوو ڕەهەندى گرنگى ڕۆژنامەو گۆڤارەکان کردووە :یەکەمیان لەڕێى ئەو شیکارییانەوە باسى بابەتى ڕۆژنامەو گۆڤارەکان دەکات گرنگىدانى ئەو ڕۆژنامانە بە هەریەکێک لە بابەتە جیاوازەکانى سەردەمەکانى خۆیان‌و لەگەڵ باسکردنى نووسەرانى ئەو ڕۆژنامانە لەو سەردەمانەدا کێبوونو لە چ بوارێک‌دا بابەتیان نووسیوەو کێ دەریکردوون و ئامانجیان چی بووەو سەرچاوەی داراییان لەکوێوە بووەو بە چ هونەرێکى ڕۆژنامەوانیى بابەتیان باڵوکردوەتەوە؟ بۆ نموونە لە باسى گۆڤارى پێشکەوتندا،
گرنگیدانى ئەو گۆڤارە باس دەکات بە نووسین و ڕێنووسى زمانى کوردى و هەوڵى نووسەرانى ئەو گۆڤارە بۆ پێشخستنى زمانى کوردى .ئەمەش خاڵێکى گرنگ و پڕ بایەخى ئەو لێکۆڵینەوە زانستیانەیە کە نەوشیروان مستەفا لەم کتێبانەدا کردوویەتى. نووسینە دووەمى ڕەهەندى شیکارییەکانى نەوشیروان مستەفا لەو کتێبانەدا ،گێڕانەوەى مێژووى ئەو سەردەمانەیە بە شێوەى دیکۆمێنت و دوور لە دەماودەمکردنى زانیارییەکان ،چونکە ئەو وەک ڕۆژنامەنووسێک و دواتریش وەک کەسێکى ئەکادیمیى ،لەوە گەیشتبوو هەتا زانیارى رووداوەکان دەماودەم بکەن بەهای ڕاستییان کەمتر دەبێتەوە. بۆیە لەڕێى شیکردنەوە بۆ بابەتە جیاوازەکانى ئەو باڵوکراوانە .بەشێوەیەکى ورد‌و زانستى و بنکۆڵکارییانە ،کارى لەسەر هەموو ئەو بابەتانە کردووە .مێژووى سیاسى و کۆمەاڵیەتى :شیکردنەوەی بۆ بابەتەکان خستووەتە روو ،بۆ نموونە لەو شیکارییانەى بۆ “ڕۆژنامەى ژیان”ى کردووە هەموو ئەو بابەتانەى خستووەتەبەر شیکارى کە لەو ڕۆژنامەیەدا باڵوکراونەتەوە .لەوانە (هەواڵەکانى شێخ مەحمود ،داکۆکیکردن لە ئافرەت و بزاوتى ڕۆشنبیریى ،ئیعالنەکان) هەر ئەمەش وایکردووە لەگەڵ خوێندنەوەى ئەو بابەتانەدا وێنەیەکى تەواوى شارى سلێمانى دەبینی لە سااڵنى بیستەکاندا لەڕووی سیاسى‌و کۆمەاڵیەتى و ژیانى ئەو سەردەمەو بزاوتى ڕۆشنبیرییەوە. وردەکارى و سەلیقەى شیکارەکانى نەوشیروان مستەفا بە ئەندازەیەکە لەڕێى
بابەتێکى پەراوێزخراوى وەک “ئیعالنەکانى باسى چاودێرى ڕۆژنامەى ژیان”ەوە حکومەت لەسەر بازاڕ‌و رێگاوبانەکانى ناوشارى سلێمانى دەکات و ئەوەشمان پیشان دەدات رووناککردنەوەى شەقامەکانى ناوشار لە شەودا بەچى کراوە ،پێویستى قەسابخانەو حەمامەکان بۆ خەڵک بەشێوەیەکى جوان روون دەکاتەوە. ئەم پەیبردنە بە ئیعالنەکان و خستنەڕووى ژیانى شارێک لەڕێى خوێندنەوە بۆ ئیعالنەکان کارێکى بنکۆڵکاریى و دەگمەنە .هەر لە شیکردنەوەى بۆ ئیعالن و ئاگادارییەکان ،ڕەوشى دارایى باڵوکراوەکانى سەردەمە جیاوازەکانیشى خستووەتەڕوو لەوانە کێشەى دارایى الی “پێشکەوتن، دیاری کوردستان ،ژیان ،رووناکى ،گەالوێژ، هەتاو” .ئەم دوو رەهەندە خەسڵەتێکى گرنگ و جیاوازى شیکارییەکانى کاک نەوشیروانە بۆ ڕۆژنامەو گۆڤارەکان. سەرچاوەى ئەم کارە زانستیانەش ئەو حەزو خولیایە بووە کە کاک نەوشیروان ئەگەر ناچارى نەبوایە لە جیاتى کارى سیاسى پیشەى ئەکادیمیىو مامۆستای زانکۆى هەڵدەبژارد .بۆیە لە نووسینى کتێبەکاندا زۆر زانستییانە کاری کردووە. ئەگەرچى ئەو نووسینانە بۆ بەدەستهێنانى نازناوێکى ئەکادیمیى وەک دکتۆرا نەبووە، بەاڵم مامۆستایەکى زانکۆ لە ساڵى ٢٠٠١ دا لە هەڵسەنگاندنى کتێبەکانى نەوشیروان مستەفادا (چەند الپەڕەیەک لە مێژووى ڕۆژنامەوانىی کوردی) وتى“ :هەریەکێک لەو کتێبانە هی ئەوەن کە دوو بڕوانامەى دکتۆراى لەسەر وەربگیرێن”.
ی��ادی ��ەو ش� ی� روا� ��س ت�ە ف��ا ن ف
8
zamenpress@gmail.com یەکشەممە 2019/5/19
کەسایەتی نەوشیروان مستەفا لە زاری ئەوانی ترەوە
جێفرى گۆڵدبێرگ
* به‌پێى به‌ڵگه‌كانى ویكیلیس، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بەوە ئاماژه بە کەسایەتی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات كه ئه‌و “فهرماندهیهكى ئه‌فسانه‌یی پێشمه‌رگه‌یه”. * فواد عه‌جمى نووسەرى ئەمریکی بەڕەگەز لوبنانی ،لە (كتێبى به‌هره‌ى بیانییه‌كان ئه‌مریكا و عه‌ره‌ب و عێراقییه‌كان) له ساڵى ٢٠٠٦دا نووسیویەتی:نه‌وشیروان مسته‌فا پیاوێكه له نێوان ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تدا سه‌ما ده‌كات، ئه‌و به‌خشنده‌یه و خه‌ڵك ڕێزى ده‌گرن تا راده‌ى په‌رستن. * كامیرۆن ده‌بلیو بار (له كریستیان ساینس مۆنیته‌ر) ساڵی ٢٠٠٣نووسیویەتی: مسته‌فا پیاوێكى سه‌رسپى سه‌نگین و قورسه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تىدا، ئه‌و ئه‌ندازیارى ڕاپه‌ڕینى ساڵى ١٩٩١دژى ڕ‌ژێمى سه‌دام حسێن * كریس كۆچێرا رۆژنامەنووسی بەناوبانگی فەرەنسی و دۆستی کورد له گۆڤارى (زه میدڵ ئیست) ساڵی ٢٠٠٨ دەنووسێ :نه‌وشیروان مسته‌فا منداڵه چهتوونهكهى بزووتنه‌وه‌ى نەتەوایەتى كوردە له عێراق .ئه‌و به‌ده‌نگى به‌رز ئه‌وشتانه ده‌ڵێت كه خه‌ڵك نا‌وێرن به چرپه‌ش ده‌ریببڕن. * كویل لۆرێنس ساڵی ٢٠٠٩سەبارەت
فواد عەجمی
بە نەوشیروان مستەفا ده‌ڵێت :جووڵه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا دژوار و له ناکاون، ته‌نانه‌ت به‌الى گوماناویترین تاكى كورده‌وه نه‌وشیروان سه‌ركرده‌یه‌كى خاكیى و كه‌سێكى ده‌م و ده‌ست پاك و سه‌ربه‌رزه. * جێفرى گۆڵدبێرگ له (زه نیۆركهر) دا ساڵى ٢٠٠٣دا نووسیویەتی :كه‌س گومانى نییه نه‌وشیروان ئه‌و پیاوه‌یه كه ده‌توانێ به‌یه‌ك ته‌له‌فۆن كه‌ركوك ئاگر تێبه‌ر بدات چونكه پێشمه‌رگه یاخیبووه‌كان و سیخوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا له كاتى كشانه‌وه‌ى سه‌دام له كوه‌یت ،له چه‌ند ڕۆژێكدا چه‌ندین شاریان له‌ده‌ستى سه‌دام ڕزگار كرد. * لینۆكس ساموێل له گۆڤاری (نیوزویك) ساڵی ٢٠٠٩دەنووسێ: ڕاستیه‌ك هه‌یه كه دامه‌زرێنه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا بێجگه له سیفاتەکانى سه‌ركرده‌یەک وه‌ك مه‌سعود بارزانى سه‌ركرده‌ى پارتى و جه‌الل تاڵه‌بانى سه‌ركرده‌ى یه‌كێتى، سیفاتێكى تریشى هه‌یه كه یه‌كێكه له پێشمه‌رگه قاره‌مان و پاڵه‌وانه‌كانى كورد. مام جەالل لە کتێبی (دیداری تەمەن) دا بەمجۆرە باسی نەوشیروان مستەفا دەکات :کاکە نەوە هاوڕێیەکی نزیکی منە، ئەو یەکێکە لەو کەسانەی دڵی خۆمی بۆ دەکەمەوە چونکە باوەڕم بە عەقڵ و
مام جەالل
برێت مەکگۆرک
هەڵوێستەکانی هەیە. مام جەالل دەشڵێت :نەوشیروان بیروباوەرو تیۆری فەلسەفی بەكاردەهێنا بۆ خزمەتی جەماوەری كورد‌و كوردستان، بۆ رزگاركردنی جوتیارو رەنجدەرانی كوردستان ،نەوشیروان لەو كەسانەیە كە رەگو ریشەی داكوتراوە لە ناو كۆمەڵی كوردەواریدا. * به‌رهه‌م ساڵح كاتێك كه سه‌رۆكى حكومه‌تى هەرێمی كوردستان بوو له‌یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنییه‌كاندا ساڵی ٢٠١١دهڵێت :كاك نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى كوردستانه و له‌ڕووى مێژووییه‌وه شۆڕشى كوردى له١٩٧٦ زیندووكرده‌وه .ئه‌و سه‌ركرده‌ى من بوو بۆ ماوەی ٣٠ساڵ و عیمالقى ڕۆشنبیریى گه‌لى كورد بوو. * گاریس ئارستانسفیڵد نووسەرى دیار کە چەندین نووسینی هەیە سەبارەت بە كورد ،لەبارەی نەوشیروان مستەفاوە ده‌ڵێت :مسته‌فا به‌وه ناسراوه كه ستایلێكى بیركردنه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بوو ،وه‌ك كه‌سه ناوداره‌كانى جیهان وابوو. نه‌وشیروان ته‌عبیر له كه‌سایه‌تى مێژوویی و دامه‌زراوه‌یی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و كه‌سێكى ناتهقلیدیه له‌ناو یه‌كێتى نیشتمانى کوردستاندا.
عادل عەبدولمەهدی
كامیرۆن ده‌بلیو بار
* حه‌سه‌ن جانبۆالت له (توده‌ی ز زه‌مان) دا نووسیویەتی :نه‌وشیروان مسته‌فا ئۆپۆزسیۆنێكى به‌هێزى وه‌هاى دروستكردووه ،بووه به به‌دیلى هه‌موو شتێك و تائێستا له سیاسه‌تى كوردیدا وێنه‌ى ئه‌و نه‌بووه. جەنگیز چاندار ڕۆژنامەنووسی ناوداری تورك ١٣ ،ساڵ بەر لە ئێستا ،لەبارەی دۆخی حوكمڕانی كورد لە عێراقدا، وتوویەتی“ :نەوشیروان عەقڵی مۆدێرنی سیاسی كوردە لە عێراقدا .من دەمێ ساڵە دۆستایەتیم لەگەڵ بەرێز تاڵەبانی و بەرێز بارزانی دا هەیە ،بەاڵم دۆستایەتی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا شتێكی ترە. نەوشیروان عەقڵیەتێكە ئەگەر بەقسەی بكرێت دەتوانێ ئەو کەشتییە لە تۆفان رزگار بكات و بەرەو كەنارێكی ئارامی ببات. * برێت مەکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی دژ بە داعش لە پەیامی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا دەڵێت: نیگەرانم بە کۆچی دوایی سەرکردەی ئەفسانەیی نەوشیروان مستەفا. * عادل عەبدولمەهدی سەركردەی دیاری شیعەكانی عێراق :نەوشیروان مستەفا كەسێكی گەورەبوو لە ئەخالقو بیركردنەوەو مامەڵەكردندا .ئەو هەمیشە
كریس كۆچێرا
كەسێكی پێشەنگ بوو لە دژایەتیكردنی گەندەڵی‌و گەندەڵكاراندا بۆیە بە مردنی نەوشیروان مستەفا ،هەموو عێراقییەکان خەسارەتێكی گەورەیان لێکەوت بەتایبەت بۆ رەوتی چاكسازیی‌و نەهێشتنی گەندەڵی. * عەممار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی بااڵی ئیسالمی عێراق :نەوشیروان مستەفا وەک سیاسییەکی دیار ،پرۆژەى تایبەت بەخۆی هەبوو ،پرۆژەى هەبوو بۆ تەواوی عێراق و کوردستان .بۆیە ئەو هەرگیز نامرێت و پێویستە پرۆژەکانی بەردەوامی پێبدرێ. نووسەر و رۆژنامەنووس د .جەاللی شەفیعی لە وتارێکدا بەناوی کوردستان دوای نەوشیروان مستەفا نووسیویەتی: نەوشیروان مستەفا رەخنەی لە بەکارهێنانی کاریزمای فەردی لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا دەگرت ،ئەم بیرکردنەوە و ستراتیژەی بۆ سیاسەت ،دەرهاویشتەی ئەو زانستانەیە کە فێریان ببوو .نەوشیروان مستەفا لە هەموو کەسایەتییە سیاسییە پلە یەکەکانی دیکەی کوردستان ،لە هەموویان زیاتر لە سیاسەت تێگەیشتبوو. ئاماده‌كردنی :د.پشتيوان فه‌ره‌ج
* زەمەن هەندێک پێناسەی کەسانی تری بۆ ئەم راپۆرتە زیادکردووە.
نەوشیروان مسته‌فا به‌وه
نه‌وشیروان مسته‌فا
ناسراوه كه ستایلێكى
پیاوێكه له نێوان ئه‌ده‌ب
بیركردنه‌وه‌ى تایبه‌ت
و سیاسه‌تدا سه‌ما
به‌خۆى هه‌بوو ،وه‌ك كه‌سه ناوداره‌كانى جیهان وابوو
ده‌كات ،ئه‌و به‌خشنده‌یه‌و خه‌ڵك ڕێزى ده‌گرن تا راده‌ى په‌رستن
ی��ادی ��ەو ش� ی� روا� ��س ت�ە ف��ا ن ف
zamenpress@gmail.com یەکشەممە 2019/5/19
7
عادل عەبدولمەهدی:
نەوشیروان مستەفا پیاوی بیروباوەڕو مەبدەئی بوو لە دوەم ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێبەری نیو سەدە لە خەباتی گەلی كورد ،عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەم شێوەیە لەبارەی رۆڵ و كاریگەری و كەسایەتی نەوشیروان مستەفا ،سەركردەی نیوسەدە لە خەباتی گەلی كورد ،دەدوێت: مێژوی دیدارەكانمان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ( )1975دیدارەكان سەرەتا لە ساڵی ()1975دا بون ،بەزۆریش لە دوای هەرەسهێنانی شۆڕشی كوردی بون ،واتە دوای نسكۆی شۆڕشی كوردی و هاتنی شەڕكەران و تێكۆشەرانی كورد بۆ سوریا .دیدارەكان لە سوریا بەڕێوەدەچون ،لەو رۆژانەدا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دامەزرا مام جەالل لەگەڵ كاك نەوشیروان رەحمەتی خوایان لێ بێت و ،لەگەڵ سەرجەم برایانی ئازیزی تر، دوای پێكهێنانی یەكێتی نیشتیمانی دیدار و كۆبونەوەكانمان درێژەیان هەبو ،لەسەرجەم كایەكانی كاری ئۆپۆزسیۆنی عێراقیداو لە تەواوی كۆنگرەكانی یەكتر بینینمان هەبو لەگەڵ برامان كاك نەوشیروان مستەفا. لە دوای گۆڕانكارییەكانی ( ،)2003كاك نەوشیروان لەهەندێ كاتدا نوێنەرایەتی یەكێتی و مام جەاللی دەكرد لە ئەنجومەنی حوكمدا ،لەو كاتانەشدا یەكترمان دەبینی، لە میانی ئەو جەنگە ناوخۆییەدا لە سااڵنی ( 1994تا )1996لەهەرێمی كوردستان رویدا ،كۆبونەوەو دیداری زۆرمان هەبو ،ئێمە لەو كاتەدا لە ئەنجومەنی بااڵ نێوەندگیریمان دەكردو منیش بەرپرسی لقی كوردستانی ئەنجومەنی بااڵی ئیسالمی و نوێنەری بەڕێز محەمەد باقر حەكیم بوم لە كوردستان، بۆیە كە سەردانم دەكرد دەچومە ماڵی خوالێخۆشبو نەوشیروان مستەفا. ماڵەكەیم زۆر بە باشی لە بیرە ،خانویەكی زۆر سادە لەسەر بەرزاییەك دروستكرابو ئێمە لە ژورێكی سادە دادەنیشتین، كۆمەڵێك پەلەوەر لە حەوشەی ماڵەكەیدا هەبو ،ئەوەشم لە بیرە كە كتێبخانەیەكی زۆر باشی هەبو ،بەڕاستی زۆر ئاسودە بوم لە گفتوگۆكاندا ،رای جیاواز یان هاودەنگ دەبوین لەسەر بابەتێك .پەیوەندییەكانمان بەردەوام زۆر بەهێز بو ،لەسەردەمی شەڕی ناوخۆدا گفتوگۆ و راگۆڕینەوەی زۆرمان هەبو لەبارەی چۆنێتی راگرتنی ئەو شەڕەو گەیشتن بە ئەنجامێك. لە ساڵی ()1978دا لەكاتی دامەزراندنی بنكە سەرەتاییەكاندا لە كوردستان لە ناوچەی ناوزەنگ ،سنورەكانمان بڕی لە توركیاوە دواتریش لە ئێرانەوە، عومەر مستەفا (عومەردەبابە) ،كەمال خۆشناو ،فوئاد مەعسوم و د.خدری برای فوئاد مەعسوم و من ،لە شاری سنەوە سنورەكانمان بڕی بۆ ناوخۆی عێراق. ئەوكاتە شۆڕشی ئیسالمی لە ئێران هەڵگیرسابو ،كاتێك گەیشتینە بنكەكە نەوشیروان مستەفاش لەوێبو ،هەریەكە لە نەوشیروان مستەفاو عادل موراد و كۆمەڵێك برای تر بون ،هەندێك وێنەی ئەوكاتەمان هەیە ،هەندێكیانم باڵوكردوەتەوە لە فەیسبوك كە لە ژورێكدا لەگەڵ برام كاك نەوشیروانین ،منیش جلوبەرگی كوردیم لەبەردایەو وێنەكان هەن و عومەر شێخ موس-یشمان لەگەڵ بو. مێژو پڕەو هەموو ئەو مێژوە كارمان كردوە كە لەسااڵنی حەفتاكانەوە دەست پێدەكات تا كاتی كۆچكردنی خوالێخۆشبو ،تەنانەت پێش سەفەركردنی بۆ لەندەن ،كۆبونەوەیەكی دورودرێژم لەگەڵ خوالێخۆشبو ئەنجامدا لەبارەگای بزوتنەوەی گۆڕان. نەوشیروان مستەفا گەورەترین پشتوپەناو هاوكارمان بو ،ئێمە لە زۆربەی كاروبارەكاندا پەنامان بۆ دەبرد بۆ هاوكاریكردن و پشتیوانی كردنمان ،لەو رۆژانەدا گرنگترین شت پارێزگاریكردن بو لە خۆت ،لەگەڵ
ماڵەكەیم زۆر بە باشی لە بیرە، خانویەكی زۆر سادە لەسەر بەرزاییەك دروستكرابو بەهێزكردنی توانا سەربازییەكان و چۆنێتی سەرقاڵ كردنی رژێم ،هەروەها چۆنێتی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان و بەرەنگاربونەوەی رژێم، بۆیە كاركردن زۆر گران بون. چەندین جار لە مام جەاللم بیستوە كە باشترین قەڵەم لە كوردستاندا نەوشیروان مستەفایە نەوشیروان مستەفا یەكێك بو لەو پیاوە كەم و سەرەكییانەی كە بە پەنجەكانی
كاك نەوشیروان قورسترین ئەركەكانی گرتە خۆی ،لەسەردەمی رژێمدا
دەست دەژمێردران ،لە بنیاتنانی ئەو كارانە لە روی فكری و خەباتگێڕییەوە ،پیاوێكی زۆر سادەو مەیدانی بو ،بەاڵم خاوەنی فكرێكی پێشكەوتنخواز بو ،من كوردی بە باشی نازانم ،بەاڵم چەندین جار لە مام جەاللم بیستوە كە باشترین قەڵەم لە كوردستاندا نەوشیروان مستەفایە ،بەڕاستی ئەو نوێنەری مام جەالل بو ،كاتێك ئەو ئامادە نەبوایە دو كەس ئامادە بون ،نەوشیروان مستەفا و عادل موراد. رۆڵی نەوشیروان مستەفا بۆ ئەوەی رون بێت بۆ مێژو ئەو هەمیشە رۆڵێكی بەهێزی دەبینی ،لە چەندین كار هێزی توند رۆڵ نابینێت ،بەاڵم لە چەندین كاتی تردا رۆڵی سەرەكی دەگێڕێت ،بۆیە خوالێخۆشبو كاك نەوشیروان پیاوی فكر‌و ئایدۆلۆژیا بو ،بۆ زانیاریش هاوكاری نێوان ( )25ئەندامەكە پەیوەندییەكی بااڵ بو ،بەاڵم هیچ كەسێك دەستبەرداری داواكارییەكانی نابێت و پێویستی بە نەرمنواندنێكی زۆر هەیە ،بۆیە ئامادەی چەند كۆبونەوەیەكی سەرەتا بو، هەمیشە گوزارشتی لە دیدێكی راست و رەوان دەكرد. ئەو هەمیشە بەرگری لە دید و بۆچونەكانی خۆی دەكرد ،زۆر سەرقاڵی كاروباری كۆمەڵەو یەكێتی بو ،بۆیە گەڕایەوە بۆ هەرێمی كوردستان ،ئەو رۆڵی زۆر گەورەی بینی ،هەمیشە بەشدارییەكانی گرنگ و پێویست بون و ناوەرۆكەكانی لە ئاستێكی بااڵدا بون ،قسەكانی ئەو تەنها بۆ دەست بەرز كردنەوە نەبون تەنها بۆ ئەوەی قسە بكات ،هەمیشە كۆمەڵێك دەستەواژەی گرنگی دەوروژاند ،ئیتر هاوڕای بویتایە یان نا كێشە نەبو بە الیەوە ،بەاڵم بابەتی زۆر هەستیار و گرنگ و ورد بون و جێگەی سەرنج بون ،هەروەها زۆر راشكاوانە قسەی دەكردو هیچ كێشەیەكی نەبو لەگەڵ بەرامبەرەكانی، وەكو عەرەب دەڵێت ،كێشەی نەبو تۆ هاوڕای بی یان هاوڕای و هاوڕێی نەبی ،ئەو قسەی خۆی دەكردو باوەڕو بۆچونی چۆن بوایە قسەی لەبارەوە دەكردو كێشەی نەبو. من تێبینی ئەوەم كردبو لەم سااڵنەی دواییدا ،جۆرێك لە نەرمونیانی پێوە دیابو ،واتە رێكخراوێكی ئەبرد بەڕێوە كە ئەو سەرۆكی بو ،لەگەڵ الیەنەكانی تریش هەڵوێستی هێواش و ئارام بو ،لەگەڵ
نەرمونیانەكەی زۆر دبلۆماسیانە مامەڵەی دەكرد ،ئیتر ئێمە ئاوا بوین ،نەوشیروان مستەفا لەو سەركردە گرنگانە بو لە خەبات و مێژوی كوردستان و عێراقدا ،پێمخۆشە كە كتێب و نوسین و دیدگاكانی باڵودەكرێنەوە. بۆ ئەوەی نەوەكانی داهاتو ئەزمونەكانی پێش‌و فێر بن و لێی تێبگەن. نەوشیروان مستەفا پیاوێكی راست و مەبدەئی بو ،مەبدەئی و واقعی ،ئەو راستیەشی لەسەر ئەو بنەمایە بو كە ئەو پیاوێكی بیرمەند بو ،هەمیشە بیر دەكاتەوە دەیەوێت ئەوەی پێیەتی بیگەیەنێت، هەروەك چۆن پێغەمبەرەكان كە پەیامیان بۆ دەهات پێویست بو بیگەیەننە خەڵك ،ئەویش لەسەر رێگایەكی راست بو لەژیانیدا و كەسێكی سادە بو ،ئەو سادەییەی زۆر هەستی پێدەكرا ،راست بو لە فكرەكانی خۆیدا. نەوشیروان كاك قورسترین ئەركەكانی گرتە خۆی ،لەسەردەمی رژێمدا، ئەركی شەڕكردن و خەباتی چەكداری پڕ لە مەترسی گرتەئەستۆ ،چونكە ئەو پیاوی بیروباوەڕ و مەبدەئی بو. دەیتوانی چەندین دەستكەوت بەدەستبهێنێت ،بەاڵم ئەو بنكەیەكی جەماوەری گەورەی دروستكرد كە كوردستان پێویستی پێیەتی كاتێك دواتریش رویدا‌و گۆڕانكاری بزوتنەوەی گۆڕان بو، دروست لەسەر مەبدەئیەت بەردەوام بو ،ئەو دەیتوانی چەندین د ە ستكە و تی سیا سی
بەدەستبهێنێت ،بەاڵم ئەو بنكەیەكی جەماوەری گەورەی دروستكرد كە كوردستان پێویستی پێیەتی ،رێكدەكەویت یان جیاواز دەبیت لەگەڵ گۆڕان ئەوە بابەتێكە ،بەاڵم گۆڕان بوەتە پێویستیی بۆ بونی دەنگ و رەنگی جیاواز لە هەرێمی كوردستاندا. پاراستنی
ئا :لیژنەی نەوشیروان مستەفا لە ماڵپەری سبەی وەرگیراوە
ئەرشیفی
ی��ادی ��ەو ش� ی� روا� ��س ت�ە ف��ا ن ف
6
zamenpress@gmail.com یەکشەممە 2019/5/19
پێنج وەسێتەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ کورد مەجید ساڵح
دوای راپەڕینی ،١٩٩١نەوشیروان مستەفا تاکە خەونی ئەوە بوو ئەو ئەزموونەی کوردستانی عێراق “ئەگەر بۆ هەفتەیەکیشبێ ،با بۆ دنیای ئیسپات بکات کە دەتوانێ حکومڕانی خۆمان بکەین ،ئەگەر وازمان لێبێنن خۆمان دەتوانین حکومرانی خۆمان بکەین”. لەو پێناوەدا هەوڵی زۆری‌دا سەرەتا لە گەڵ هاوسەنگەرەکانی شاخدا ،دواتر کە زۆرزۆر نائومێدبوو لەوان هانای بردە الی ئیسالمییەکان و داوای هاوکاری لێکردن و بە مامۆستا عوسمان عەبدولعەزیزی وت“ :من بۆ خۆم لە بەر دەمی ئێوەدا ئیعتراف ئەکەم کە رەنگە لە زۆریان خوێنەوارتر بم چونکە من بێجگە لەوەی جامیعەی بەغام خوێندووە ،چوار ساڵیش لە ڤییەنا دەرسم خوێندووە .لە زمانیشا کوردی ئەزانم ،عەرەبی ئەزانم، فارسی ئەزانم ،ئەڵمانی زۆر باش ئەزانم، ئینگلیزیش ئەزانم کەچی هێشتا خۆم بە شایستەی ئەوە نازانم دانیشم لە شوێنکا ،وەک سلێمانی من محافزی سلێمانی بم” پاشان بۆ چاکردنی دۆخی خراپی ئیداری دوای راپەڕین بۆ پەنای بۆ ئەکادیمیسیەنەکانی شار برد ،ئەوانیش هەریەکەو بە بیانوویەک شانی خۆیان لەسەر بەرپرسیاریەتیەکە دزیەوە، شەڕی ناوخۆی ١٩٩٤دەستیپێکرد و هەموو پرۆژە ئیسالحییەکانی نەوشیروان مستەفای پەکخست. دوای رووخانی رژێمی بەعس ساڵی ،٢٠٠٣بەهۆی تێوەگالنی هێزە سیاسییەکانی عێراق بە جەنگی تایفیی و هەروەها بە هۆی ناکۆکییە ئیقلیمییەکان و بەدیاریکراوی ملمالنێی ئێران و عەربی سعودیەوە ،هەلومەرجێکی گونجاو بۆ هێزە سیاسییەکانی کوردستانی عێراق رەخسا بۆ ئەوەی لە حکومەتی بەغدا پۆستی سەرۆک کۆمار و چەندین وەزارەتی گرنگ وەرگرن٪١٧ ،ی بودجەی گشتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکرا .بەاڵم سەرکردایەتی سیاسی هەرێم لەجیاتی پێداگری لەسەر مافی سیاسی ،ئابووری، کۆمەاڵیەتی ،دیپلۆماسی ،جەنگیی و فەرهەنگیی بۆ کورد ،بەرژەوەندییە
حزبیی و بنەماڵەییەکانیان کرد بە ئەولەویتی خۆیان ،لە هەلومەرجێکی وادا نەوشیروان مستەفا لە رێگەی نووسین و چاوپێکەوتن و دیدارەکانییەوە پێنج ئەولەویەتی بۆ قۆناغی دوای روخانی رژێم دیاری کرد و داوای لە سەرکردایەتی سیاسی کورد کرد بیکەن بە ستراتیژ و بەرنامەی کاری خۆیان ،بەاڵم ئەوان وەک جاری پێشوو ،بە بیانووی جیاجیا خۆیان لێ دزیەوە .لەپێناوی تێگەیاندنیان لە ساڵی ٢٠٠٦کۆمپانیای وشەی دروستکردو بە دروشمی “رەخنە بەزمانی گوڵ” هەوڵێکی میدیایی زۆردا ،دیسانەوە گوێیان نەگرت ،ساڵی ٢٠٠٩بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراندو ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزی پەرلەمانی دروستکردو ئەو ئەولەویەتانەی کرد بە پاکێجی ئیسالحی و گوشارێکی زۆری کرد ،بەاڵم دیسانەوە دەسەاڵت خۆی لێ دزیەوە ،لە ٢٠١٣چووە ناو حکومەتەوەو ویستی بەهەر نرخێک بووە جێبەجێ بکرێن ،بەاڵم وەاڵمی ئەوان داخستنی پەرلەمان و دەرکردنی وەزیرەکانی بوو ،پێش کۆچی دوایی بە ساڵێک ،بە دوای رێگەی دیکەدا دەگەڕا بۆ ئەوەی ئەوەی ئەو ئەولەیەتانە جێبەجێ بکرێن و هیچ نەبێ حوکمڕانیەکی جێگەی متمانەی خەڵک دروست بکرێ ،بەاڵم لە ٢٠١٧/٥/١٩کۆچی دوایی کردووە کاری جێبەجێکردنی ئەو پێنج ئەولەویەتەی بۆ هەڵگرانی بیروباوەڕەکەی وەک وەسیەتێک لە نووسینێکدا بەجێهێشت؛ وا لەخوارەوە دەیانخەینەڕوو: ئەولەویەتی سیاسی سەرەکیترین ئەولەویەتی سیاسی بەالی نەوشیروان مستەفاوە بۆ ئەو قۆناغە “گێڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان” بوو ،نەوشیروان مستەفا پێیوابوو دوای روخانی رژێم “كورد له عیراق ،له پاش چه‌ندین ساڵ خه‌بات و چاوه‌ڕوانی هه‌لێكی مێژویی بۆ هه‌ڵكه‌وت ،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی ،به تایبه‌تی دیاریكردنی سنووری كوردستان، بچه‌سپێنێ” ،بەاڵم بڕیاربەدەستانی کورد لەجیاتی ئەوە “چاره‌نوسی هه‌مو ئه‌و ناوچانه‌یان حه‌واڵه‌ی سه‌رژمێرێکی دیاری نه‌کراو و ،ریفراندۆمێکی “ئه‌نجام نه‌زانراو” کرد” .ئەو رای وابوو “هیچ
گه‌لێ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ک له نیشتمانه‌که‌ی ڕاپرسی قبول ناکا” ،بەاڵم “سه‌ركردایه‌تی كورد“ ،به‌هۆی ملمالنێ ی حزبیی ناوخۆیانه‌وه ،بۆ رازیكردنی ئەمریکا ،ئه‌م هه‌له‌ی له ده‌س دا”. بۆیە لە نووسینێکدا بە کورت و پوختی نووسیویەتی“ :یەکێک لە ئەولەویەتە سیاسییەکانی کاری سەرکردایەتی ئێستای کورد دەبێ گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکانبێ”. لە دوای راپەڕینەوە خولیای مستەفا نەوشیروان سەرەکی دامەزراندنی دەسەاڵتێکی سیاسی و ئیداری خزمەتگوزار و شەفاف بووە لە کوردستان ،دوای روخانی سەدام لە نووسینێکدا دەڵێ“ :دەبوایە دوای روخانی رژیمی به‌عس و هاتنی ئه‌مریکا بۆ عیراق ،دیمۆکراتیزەکردنی هەرێمی کوردستان و بە چەسپاندنی فرەیی سیاسی ،سەربەخۆکردنی دەسەاڵتەکانی داوەری و تەشریعی و تەنفیزی بکرێت بە ئەولەویەتی سەرکردایەتی کورد”. ئەولەویەتی ئابووری رەخنەی دیکەی نەوشیروان مستەفا لە سەرکردایەتی سیاسی کورد لە باشووری کوردستان کەمتەرخەمییان بوو لە دروستکردنی ژێرخانێکی ئابووری پتەو .ئەو پێی وابوو کوردستانێکی بەهێز پێویستی بە ئابوورییەکی بەهێز هەیە و ئەو بودجە زەبەالحەی کە لە عێراقەوە دێت بۆ کوردستان گەر
بەشێوەیەکی دڵسۆزانە و زانستیانە خەرج بکرێت دەکرێ کوردستانێکی خۆشگوزەرانی پێ دامەزرێنرێت .بۆیە لە رەخنەکانی بۆ سەرکردایەتی سیاسی کورد نووسیویەتی“ :ئەبوایە دامەزراندن و پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری لە ئەولەویەتیاندا بوایە ،بە تایبەتی کە سەدی حەڤدەی بودجەی گشتی عیراق بۆ هەرێم تەرخان کرا”. ئەولەویەتی کۆمەاڵیەتی یەکێکی دیکە لە پرۆژەکانی نەوشیروان مستەفا دیزاینکردنەوەی کۆمەڵگای کوردی بوو لە دوای کارەساتەکانی ئەنفال و هەڵەبجە ،ئەو پێیوابوو رژێمی سەدام لە ماوەی دەسەاڵتیدا بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو شیرازەی کۆمەڵگای کوردی تێکداوە. بۆ سەرلەنوێ رێکخستنەوەی کۆمەڵگای کوردی پێویست بە بەرنامەیەکی زانستی دەکاتو دەبێ ئەولەویەتێکی دیکەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بریتی بێت لە“ :نزیککردنەوەی ئاستی گوزەرانی چینە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگای کوردی و کەمکردنەوەی جیاوازی نێوان شار و الدێ ،نێوان هەژار و دەوڵەمەن، نێوان زەرەرمەندی ئەنفال و شۆڕش و هاوواڵتییانی ئاسایی”. ئەولەویەتی فەرهەنگیی دوای راپەڕینی ١٩٩١نەوشیروان مستەفا هەوڵێکی بێوچانی دەدا
دامودەزگا بنیاتنانەوەی بۆ ئەکادیمیەکانی کوردستان و سڕینەوەی کایەی تەبعیسکردنی ئاسەواری فەرهەنگی‌و کولتووری لە کوردستان، دامەزراندنەوەی زانکۆی سلێمانی‌و کردنەوەی ناوەندی گرنگیدان بە ئەرشیف و دیکۆمێنتە مێژووییەکانی کردبوو بە خەمی رووناکبیرانی هاوڕێی. بەاڵم ئەم بەرنامەی ئەو دەیویست بۆ بەرزکردنەوەی کایەی فەرهەنگی، بە السایی کردنەوەی رژێمی بەعس دەسەاڵتەوە حزبەکانی لەالیەن بەرگێکی حزبییان بەبەردا کرد .بۆیە لەوبەرنامەیەی بۆ سەرکردایەتی سیاسی کورد داینابوو رەخنەی لێ گرتوون و رووبەڕوو پێی وتوون“ :ئەبوایە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆ و پەیمانگاکان و دامەزراندنی ناوەندی نیشتمانی رۆشنبیری و راگەیاندن و هونەر” بکرێت بە ئەولەوێتێکی سەرەکی. ئەولەویەتی جەنگیی نەوشیروان مستەفا ،بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونی دوورودرێژی ئیمارەتەکانی کوردستان و هێزە سیاسییەکان ،چی ئەو دەمەی لە شاخ بوو ،چی لە دوای راپەڕین و چی لەدوای روخانی سەدام ،پێی وابوو هەمیشە بوونی دوو هێز یان زیاتری چەکدار ،جگە لە یەکترکوشتن هیچی دیکەی لێناکەوێتەوە بۆیە لەدیدارەکەی ساڵی ١٩٩١راست و رەوان بە مامۆستا ع.عەبدولعەزیز دەڵێ“ :من پێم باشە ئێوە ،بە راستی زۆر زۆر تاکید لەسەر ئەوە بکەن کە حزبەکان ئیجبار بکەن پێشمەرگە یەک بخەن ،هێزی پێشمەرگە تەوحید بێ ،وە بکرێ بە جەیشێ بۆ هەمو کورد ،دیفاعی لە حدودی کورستان پێ بکرێ” .ئەودەم کەس گوێی لێنەگرت ،شەڕی ناوخۆ دروست بوو ،کوردستان بوو بە مەیدانی رمبازی هێزە ئیقلیمییەکان و هێزە سیاسییە چەکدارەکانیش بوون بە بازیچەی دەستیان. دوای روخانی سەدام ،ئەم مەترسیەی نەوشیروان بۆ یەکنەخستنی هێزە چەکدارەکان لە چەندین پرۆژەدا درا بە بەرپرسە بااڵکانی کورد ،بەاڵم لەمەشدا چەندین بیانوویان بۆ یەکنەخستنی هێنایەوە ،ئەو دواتر بە حەسرەتەوە دەنووسێ“ :ئەبوایە گۆڕینی هێزی پێشمەرگە بوایە لە هێزێکی حزبی هەژارەوە بۆ هێزێکی نیزامی عەسری لە روی عەقیدەی عەسکەری و چەک و رێکخستن و پێکهاتەوە” لە دوایین هەڵسەنگاندنی کاک نەوشیروان بۆ گوێنەدانی سەرکردایەتی سیاسی کورد بەو ئەولەویەتانەی کە ئەو بۆی دیاری کردوون نووسیویەتی: “بەاڵم سەرکردایەتی هەردو حزب کەمترین بایەخیان بەم ئەولەویاتانە دا ،بەڵکو ئەولەویەتی ئەوان بو بە ستراتیجی خۆ قایمکردن و، بۆ ئەو مەبەستەش تەرخانکردنی هەمو ئیمکانیات و توانای تازەپەیدا بوی ئابووری ،بازرگانی ،سیاسی، دیپلۆماسی ،قانونی ،جەنگی لە سەر ئاستی هەرێم و عیراق و لە سەر ئاستی ئیقلیمی و ناودەوڵەتی بۆ قایمکردنی دەسەاڵتی حزبی خۆیان و ،چەسپاندنی حوکمڕانی هەتاهەتایی خۆیان”. کۆچی مستەفا نەوشیروان دواییکرد و دوای خۆی لە رێگەی ئەم نووسینەوە ،وەسێتە پێج خاڵیەکەی کە جێبەجێکردنی ئەو ئەولەیەتانەیە بەجێهێشتووە، هاوبیرەکانی بۆ باشترین وەفا بۆی بەدیهێنانی لەسەرووی ئەولەویەتانەیە، ئەو هەمووشیانە گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانی کوردستانە.
ی��ادی ��ەو ش� ی� روا� ��س ت�ە ف��ا ن ف
zamenpress@gmail.com یەکشەممە 20١٩/5/١٩
5
چۆن کاک نەوشیروانم ناسی؟ رۆژی ٢٢ی شوباتی ١٩٦٣كه مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی به‌غدا بارودۆخی شاری هه‌ژاندبوو ،له‌و كاته‌دا داموده‌زگاكانی رژێمی قاسم داروبه‌ردی كوردستانی ده‌سوتاندو خه‌ڵكی دێهاته‌كانی له خوێندا ده‌گه‌وزان و زیندانه‌كانی پڕكردبوو .له به‌غداش ئێمه‌ی خوێندکار پشكی خۆمان هه‌بوو، له‌ورۆژه‌دا چووم بۆ كۆلێژی كارگێڕیی به‌شی زانسته سیاسیه‌كان بۆ الی كاك ته‌یب به‌رواری كه به‌رپرسی پارتی بوو له چه‌ند كۆلێژێكی زانكۆكه ،چوونهكهم بۆ رێكخستنی هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندن بوو له كۆلیژه‌كان .كه چوومهالی ته‌یب هاوڕێیه‌كی هاوكاڵسی خۆی پێشكه‌ش كردم ناوی نه‌وشیروان بوو كه خه‌ڵكی سلێمانییە ،بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كتریمان ناسی و ته‌یب وتی :كاك نه‌وشیروان ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یەکێتی قوتابیانی كوردستانه ،هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌ندامی پارتیشه به‌اڵم ئێستا هه‌وڵه‌كانی ته‌رخانكردووه بو كاری قوتابیان. ئه‌وه بوو ئێمه كاری خۆمان چڕكردبووەوە بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و باره ئاڵۆزه‌ی به‌غدا ،سه‌یرم كرد كاك نه‌وشیروان ژماره‌یه‌ك دروشمی نووسیوه‌و هه‌ندێكی به‌خه‌ته جوانه‌كه‌ی خۆی كێشابووی ره‌نگی كردبوو ،هه‌مووی دروشمی سیاسی جۆراوجۆربوون له‌دژی ده‌وڵه‌ت و به‌رز نرخاندنی كاره‌كانی پێشمه‌رگه‌و باسكردنی ئه‌و پهالماره دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه ده‌یكاته سه‌ر كوردستان .هه‌رزوو لەگەڵ نه‌وشیروان بوینه هاوڕێ و من و ته‌یب تكامان لێ‌كرد كه بێته ناو رێكخستنه‌كانی پارتی له زانكۆ .ئەو وتی :برایانی ئازیز ئه‌گه‌ر من بكه‌ومه كاری حزبایه‌تی ئه‌وا رێكخستنه‌كانی قوتابیانمان په‌كی دەکەوێ .بۆیە تكاتان لێده‌كه‌م واز بێنن بامن تەنیا كاری یه‌كێتی قوتابیان بكه‌م و په‌یوه‌ندییه حزبیهكهشم وه‌كو ئه‌ندامی پارتی با هه‌ر لە سلێمانی بمێنێ. ئەوکاتە له شوقه‌یه‌كی زۆر ساده له ته‌ك كاك شێخ ئیبراهیمی شێخ مەحمود (بله ره‌ش)ی ئازیز پێكه‌وه ده‌ژیان له حه‌یده‌رخانه .منیش كه‌وتمه هاتوچۆكردنیان كه‌م رۆژ هه‌بوو سه‌ردانی نه‌كه‌م. له به‌هاری ١٩٦٦كه كاك حیلمی عەلی شه‌ریف هات بۆ به‌غدا بۆ سه‌رپه‌رشتی لقی پێنج من یه‌كسه‌ر بوومه یه‌كه‌م به‌رپرسی نزیكی كاك حیلمی .پاش ماوه‌یه‌ك وتی نه‌وزاد حه‌ز ده‌كه‌م لەگەڵ براده‌رانی رێكخستنی خۆمان دانیشتنێك بكه‌م بۆ باسی بارودۆخی حزب .له‌به‌رئه‌وه‌ی كاك حیلمی خوێنده‌وارێكی پایهداربوو وام به باشزانی لەگەڵ نه‌وشیروان كه له‌و چه‌ند ساڵه‌دا بۆم ده‌ركه‌وتبوو الوێكی زیره‌ك و رۆشنبیره دابنیشین ،پێش ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ستپێبكه‌ین وتم نه‌وشیروان په‌یوه‌ندی رێكخستنی لەگەڵ سلێمانیدایه ئێستا به‌تایبه‌تی كاری قوتایبانی كوردستان ده‌كات، بڕیارمان دا لەگەڵ نه‌وشیروان و هه‌ندێ براده‌ری تر له شوقه‌كه‌ی ئه‌وان دانیشین هه‌رچه‌نده شوێنه‌كه‌یان تابڵێی ساده‌و په‌رپووت بوو ،شوقه‌كه بریتی بوو له ژوورێك و ئاوده‌ستێك و مه‌تبه‌خێكی بچووك كه كۆنیی و داڕوخاوی پێوه دیاربوو .له كۆاڵنێكدابوو له حه‌یده‌رخانه له‌پشت شهربەتخانهكهی حاجی زبالهوه ره‌نگه ته‌مه‌نی ئه‌و كۆاڵنهو شوقه‌كانی له‌سه‌د ساڵ نزیك بووبێته‌وه. شوقەکەیان به‌كرێیه‌كی زۆر كه‌م گرتبوو .جارجاریش عومه‌ر تۆفیق ساده‌ترین ده‌مایه‌وه. لەگەڵیاندا كه‌لوپه‌لیان هه‌بوو باوه‌ڕم نه‌بوو كه هیچ قوتابییه‌كی كورد له به‌غدا به‌وشێوه ساده‌یه ژیابێ ،سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه،
د.نەوزاد ساڵح رەفعەت و نەوشیروان مستەفا
د .نه‌وزاد ساڵح ره‌فعه‌ت
لە بەغدا هەموو بەیاننامەو دروشمەکانی بە خەتە جوانەکەی خۆی دەنووسی
ئازایانه ده‌یانخوێندو هه‌روه‌ها وه‌ك باره‌گایه‌كی قوتابیانی كوردستانیش وابوو .نه‌وشیروان لەوێدا به‌یانه‌كانی ده‌نووسی و تایپی ده‌كردن. جارێک لەگەڵ كاك حیلمی چووین بۆالیان كه كه‌وته باسی ئه‌و بارودۆخه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پێوه‌ی گرفتار بووبوو ،نه‌وشیروان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیره‌كانه‌و به توانا كه‌وته شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه .كاك حیلمی روویكرده نه‌وشیروان و وتی :من زۆر قوتابی ده‌رچووی زانستە سیاسییهكانم دیوه كه هیچ توانایه‌كی ئه‌وتۆیان له‌كاری سیاسی‌دا نه‌بووه ،به‌اڵم له‌وه ئه‌چێ تۆ سوودێكی زۆرت لهخوێندنهكهت دیبێ. وادیاره توانا‌و كاركردنه سیاسیه‌كه‌ی خۆت له خوێندنه‌كه‌ت زیاتر تۆی په‌روه‌رده كردبێ .چه‌ند سه‌عاتێك كاك حیلمی الیان مایه‌وه‌و بڕیاریاندا به‌زوویی یه‌كتری ببیننه‌وه. دوای چه‌ند رۆژێك كاك حیلمی ویستی كاك ئیبراهیم میرانی ببینێ كه كادرێكی تێكۆشه‌ری پارتی بوو، ماوه‌یەك بوو دابڕابوو ویستم شوێنێك رێكبخه‌م بۆ ئه‌و دانیشتنه به‌اڵم كاك حیلمی یه‌كسه‌ر وتی نه‌وزاد با شوێنه‌كه الی نهوشیروانبێ چونكه به‌ڕاستی ئه‌و رۆژه بهالوێكی به توانا هاته به‌رچاوم بێگومان هاوكارمان دەبێ .به‌ڵێ هه‌ر له شوقه‌كه‌ی نه‌وشیروان ،كاك ئیبراهیم میرانی هات بۆ المان و لەگەڵ كاك حیلمی كه‌وتنه گفتوگۆ. كاك ئیبراهیم میرانی زۆر توندبوو له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی لەگەڵ حکومەتی عێراق ،ده‌وری كاك نه‌وشیروان له‌و دانیشتنه‌دا زۆر سه‌رنجراكێش بوو كه بێجگه له كاك
حلیمی كاك ئیبراهیمیش پێی سه‌رسام بوو .ئیتر دوای ئه‌وه ،رۆژنهبوو سه‌ردانی نه‌وشیروان نه‌كه‌م زۆر جار سوودمان لە توانا‌و به‌هره‌ی نووسینه‌كانی لە بیر‌و بۆچوونه ورده‌كانی و ده‌ستوخه‌ته جوانه‌كه‌ی ده‌بینی. ساڵه‌كانی ٦٦و ٦٧لهكاتێكدا كاك نه‌وشیروان كاره‌كانی یەکێتی قوتابیانی به‌ته‌واوه‌تی رائهپهڕاند و په‌یوەندی به شاره‌كانی كوردستانه‌وه ده‌كرد، به‌یانه‌كانی ده‌نووسین و چاپیشی ده‌كردن .هەروەها یارمه‌تی هه‌ندێ قوتابی دهستكورتیشیان ده‌دا كه باری ئابوورییان زۆر خراپ بوو .پاره‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له‌به‌رده‌ست نه‌مابوو تا ئیشه‌كانی پێ به‌ڕێوه‌به‌رن. رۆژێك وتی :نه‌وزاد ناوی براده‌رێكی پێووتم كه براده‌ری منیش بوو له كولێژ ده‌رچوو بوو له یه‌كێك له‌شاره‌كانی نزیكی به‌غدا دامه‌زرابوو ،كاروباری زۆر باش بوو خۆشی له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندبوو ،ئه‌م براده‌ره كه به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی قوتابیان بوو هه‌ندێ پاره‌ی یەکێتیەكهمانی الیە چه‌ند جارێك داوامان لێكردووەتەوە ،دەڵێت پاره‌م نییه بتاندهمهوه ،بیستوومه ئێستا وه‌زعی باشه ،تۆ دێیت لەگەڵم بڕۆین به‌ڵكو له پایه‌ی حزبیی تۆش سڵ بكاته‌وه‌و هه‌ندێکی لێ بسه‌نینه‌وه؟ یه‌كسه‌ر وتم باشه. بۆ رۆژی دوایی چووین بۆ ئه‌و شاره كه نزیك بوو له‌به‌غداوه ،چووینه الی زۆر سه‌ری قاڵ بوو بهئیشوكارهوه ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێمان كرد ،دوایی بە سەیارەکەی ئەو گەڕاینەوە بۆ بەغدا .لەڕێدا نەوشیروان پێیوت قوتابیان وەزعیان خراپە و تۆش هەندێ پارەت الیە ،بەڵکو قەرزەکە و هەندێکی خۆشتمان بدەیتێ ،کەچی ئەو دەستیکرد بە کڕوزانەوە وتی کەمدەستم .پێش ئەوەی بگەینە بەغدا نەوشیروان وتی بووەستە دادەبەزین، ئا کاک نەوزاد ئەگەر پارەت پێیە شتێکی بدەرێ بەم پیاوە کەمدەستە! دوای ساڵی ١٩٦٧ئهو بۆ سلێمانی‌و من بۆ سه‌ربازی له یه‌كتر دابڕاین، دوایی كاك نه‌وشیروان بوو به ئه‌ندامی لقی چواری باڵی مه‌كته‌بی سیاسی تا بەیاننامەی ١١ی ئازار كه زۆر نامه‌ردانه كێشه‌یه‌كیان بۆ دروستكرد‌و ناچاربوو خۆی شارده‌وه. کە چوو بۆ خوێندن لە نەمسا ،من ئیتر هه‌واڵم لێبڕا ،پاش كاره‌ساته‌كه‌ی ١٩٧٥من چوومه رومادی تا ساڵی١٩٧٩ دواتر گه‌ڕامه‌وه بۆ سلێمانی دیسان
په‌یوه‌ندیم به كاك نه‌وشیروانه‌وه كرد كه ئه‌و له شاخ بوو. ئێمه رێكخستنێكی جیاوازمان هه‌بوو هێڵی گشتی كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆمان به مام جهاللهوهبوو، سه‌ره‌ڕای ناكۆكی له‌میانه‌ی كومه‌ڵه‌و هێڵی گشتی و شۆڕشگێڕان من په‌یوه‌ندی گه‌رمم به كاك نه‌وشیروان هەبوو له‌ناو شار هیچ ناكۆكیه‌كمان توش نه‌هات. كه شه‌ڕی عێراق و ئێران ده‌ستیپێكرد هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ناوچه‌یه‌كی كۆنترۆڵی یەکێتی به‌رفراوانی كوردستانیان كردبوو، له‌وكاته‌دا ره‌وانشاد كاكه حسهرهش سه‌ردانی مام جه‌الل و سه‌ردانی كاك نه‌وشیروانیشی ده‌كرد .نامه‌ی بۆ ده‌هێنامه‌وه جارێكیان به‌كاك حسهرهشی وتبوو به دكتۆر بڵێ نامه‌كانی كه بۆ مام جهاللی ده‌نێرێ هه‌موویم پیشان ده‌دات له‌به‌رئه‌وه له‌یه‌كه‌وه دوورنین. مانگی ٧ی ١٩٨٣پاش ئه‌وه‌ی باره‌گای مام جه‌الل و كاك نه‌وشیروان هاتبوونه بالیسان و ده‌سه‌اڵتی حكومه‌ت زۆر كزبوو، پێشمه‌رگه هه‌موو دۆڵی بالیسانیان كونترۆڵكردبوو ،رۆژێك من و ژینۆی كوڕم و دایكی به‌ناوی سه‌یرانه‌وه له رێگای بالیسانه‌وه به‌ره‌و خه‌لیفان رۆیشتین له‌رێگا باره‌گایه‌كی جه‌مال ئاغا‌و شۆڕشگێڕان له‌نزیكی جادەكه بوو ،جەمال ئاغا وتی مام جەالل و کاک نەوشیروان ده‌ڵین بابێت بۆالمان. چووین بۆ خه‌تێ له بناری شاخه‌كه كه‌پرێكیان كردبوو مام جه‌الل و كاك نه‌وشیروانی لێ‌بوو له كه‌پره‌كه‌دا زۆر
ساڵی ١٩٨٣بەناو دنیایەک مەترسیدا هاتبووەوە بۆ سلێمانی بۆ بینینی رێکخستنەکان
به ساده‌یی دانیشتبوون .من له ساڵی حەفتاوە كاك نه‌وشیروانم نه‌دیبوو هه‌ردووكمان زۆر دڵخۆشبووین. پێیوتم :باشه تۆ ده‌ستت له‌خۆت شتووه ئه‌م ماڵ و منداڵه‌ت بۆ هێناوه؟ وتم من به په‌نای ئه‌مانه‌وه هاتووم خۆم وا پیشانداوه له سهیتهرهكان كه بۆ سه‌یران ئه‌ڕۆین ،كاك نه‌وشیروان وتی پێش چه‌ند رۆژێك كاك ئاكۆی هه‌باس ئاغا كه به‌ختیاری براشتی هێنابوو جیهازێكی تهخدیرو چه‌ند كارتۆنێك كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی له ته‌ك به‌ختیاری براتدا بۆ هێناین وتم به ئاكۆ ئه‌مانه له‌الی كێوه هێناوته؟ وتی دكتور نه‌وزاد ،منیش پێم وت خۆزگه چاوم به دكتور نه‌وزاد دهكهوتەوە. ئاكۆ پێكه‌نی وتی بڕۆم بۆت بێنم وتم نه بۆ خاتری خوا ماڵی كاول مه‌كه ئێستا كه وتیان دكتۆر نه‌وزاد هاتووه وامزانی ئه‌و تۆی هێناوه. هه‌ر لەو ساڵەدا بوو رۆژێك له عیاده دانیشتبووم خوالێخوشبوو دكتۆر خه‌سره‌و خاڵ هات بۆ ال‌م ،وتی نه‌وزاد بڕۆ بۆ ماڵی كاك عومه‌ر فه‌تاح له‌وێ یه‌كێكی لێیه ده‌یه‌وێت بتبینێ. یه‌كسه‌ر چووم بۆ ماڵی عومه‌ر فه‌تاح كه ماڵیان له گردی موهه‌ندسین بوو، كه چوومه ژووره‌وه سه‌یرم كرد كاك نه‌وشیروان دانیشتووه! كه له‌وكاته‌دا شه‌ڕو پێكادانی پێشمه‌رگه‌و یه‌كێتی زۆر گه‌رم بوو زۆر سه‌رم سڕما وتم بۆ خاتری خوا ئه‌وه چی ده‌كه‌ی له سلێمانی؟ پێكه‌نی وتی تۆ بۆ دێیته شاخ بۆ الی ئێمه ،منیش وا دێم بۆ الی ئێوه. پاش دانیشتین ماوه‌یه‌ك گفتوگۆیه‌كی زۆر بۆم باسكرد وتم كاك نه‌وشیروان ئه‌م حكومه‌ته ٣٠٠هه‌زار كه‌سی زیاتر كردووه به‌جاش بۆ شه‌ڕی ئێوه پێكه‌نی و وتی نه‌وزاد بۆ خاتری خوا ئه‌و ژماره‌یه وایه؟ دوایی ده‌ركه‌وت كه له‌و ژماره‌یه زۆرتریشه. گه‌لێ دهنگوباسی بۆ باسكردم وتی حكومه‌ت هه‌ندێ خه‌ڵكی ناردووه بۆ گفتوگۆ ،به‌اڵم به‌ڕای من درۆمان لەگەڵ ده‌كه‌ن هه‌رچی چۆنێكبێ ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك هودنهیهكیشمان لەگەڵ بكه‌ن هه‌ندێ بحه‌سێینه‌وه هه‌ندێك شتمان ده‌ستكه‌وێت خراپ نییه. زۆر تكام لێ‌كرد كه بڕۆین بۆ ماڵی خۆمان وتی با زۆر نه‌یه‌مه ده‌ره‌وه هه‌ر لێره‌وه ده‌ڕۆمه‌وه‌و هاتم سه‌رێك له براده‌رانی رێكخستنه‌كانی كومه‌ڵه بدەم سه‌ردانه‌كه‌م به‌بێ بینینی نه‌وزاد ناته‌واو دەبێ بۆیه ناردم به شوێنتا.
ی��ادی ��ەو ش� ی� روا� ��س ت�ە ف��ا ن ف
4
zamenpress@gmail.com یەکشەممە 2019/5/19
هەڵێنجانێك بۆ كتێبی كورد و عەجەم
د .محەمەدی مەحوی هەرچەندە ‘کورد‌و عەجەم’ کتێبێکەو مێژووی قۆناغێکی دیاریکراوی تێدا سەرچاوەیەکی بەاڵم تۆمارکراوە، پەروەردەییە (دیداکتیکییە) بەمەبەستی تێگەیشتن و دەرسوەرگرتن لە گشت ئەو خەم و خولیا فرە -الیەنەنانەی ڕەوانشاد هەیبوون و بە نهێنیی و نادیار دەریبڕیون، لەوانە :هێنانەئارای زمانی زانستیی نووسینی مێژوو لەڕێی سودبینیین لە
ئاوەزمەندیی باووباپیران و ئەوەی خودی نووسەرەوە لەگەڵ الیەنەکانی تری زانستی سێمانتیک (پڕاگماتیک) بۆ دەربڕیین بە شاراوەیی. ڕەچاوکردنی پەیوەندیی لۆژیکیی نێوان سەگمێنتەکانی وشە ،فرێز ،ڕستە، پەرەگراف ،دەق و بەشەکان لەڕووی واتاوەو بۆ گرێدانیان بەیەکەوە؛ نووسین بە زار‌و شێوەزاری ئەو ناوچانەی کە ڕوداوەکان تیایاندا ڕوویانداوە لەگەڵ داهێنانی وشەو فرێزی پێویست بۆ بوار‌و بابەتە جۆراوجۆرەکان. لەگەڵ ئەوانەیشدا سەرنجی ئێمەی خوێنەری بۆ گرنگی و بەهای زمانەکەمان بەگشتیی ڕادەکێشێ .کۆکردنەوەی وشەی کوردیی ،وەرگرتنی وشەو دەربڕدراوی زار‌و شێوەزارەکان بۆ ئامادەکردن و نووسینەوەی فەرهەنگی نەتەوەیین. دروستکردن و داهێنانی زاراوەکانی بۆ تەواوکردن و تۆکمەترکردنی فەرهەنگی زاراوەکانی بوارە جیاوازەکانی وەک سوپا‌و کارگێڕیی، فەرمانڕەوایی، ئابوریین. بۆئەوەی لە هۆو هۆکارەکانی نووشستەکانی ڕابردوو و باری ئەمڕۆی کوردستان تێبگەین ،پرسیار دەکاتو وەاڵمیش دەداتەوە :پرسیارکردنی سەرەتاو هێنانەوەی نامەی کۆتایی
سێ وانه له كاك نه‌وشیروانه‌وه
کتێبەکە گشت ناوەڕۆکەکانی بەیەکەوە گرێداوە -بەردەوام شکستمانخواردووەو نەمانتوانیوە سەربەخۆیی بەدەستبهێنیین،
هۆکاری فرە -چەشنی لەو جۆرانەیان هەبووە، کە ئەمڕۆیش ئامادەن و کاریگەرن :نەبونی نەتەوەیەک بە تاک و کۆمەڵی نەتەوەو نیشتمانپەروەرو بە خەونی سەربەخۆیی و ئازادیی هاوبەشەوە؛ بێسەروبەریی و هەرکەس بۆخۆی، واتە نەبونی سیستم؛ فەرمانڕەوایی تاکڕەوانە لە خێڵ ،عەشیرەو ئیماراتە ناکۆک و ناتەباکان؛ خۆ- بەکەمزانیین؛ پاراستنی ئارەزووەکانی حەزو لەڕێی خۆ خودی دژایەتیکردنی یەکتریی و پاڵدان بە دەسەاڵتی شا‌و سوڵتانەوە؛ تەنانەت کوشتن و لەناوبردنی یەکتری لە بەرگی ئاینداو لەپێناویاندا. کتێبەکە پێماندەڵێت شۆڕش‌و کاتی لە توندوتیژییەکانیشیدا ،بیر ،مەبەست و ئامانجی ڕەوانشاد هەر سسیتم، دەستوورو دادپەروەریی بووە .واتا بە
سیستمکردن لەڕێی دەرچوون لە خێڵ و دنیابینیی و بەرژەوەندییە تەسکەکانیەوە بەرەوە داڕشتنی بناغەکانی دەوڵەوت و دەوڵەتداریی لە دامەزراندنی شاری سەردەمیی ،دامودەزگاو دامەزراوەو پێڕەوی کارگێڕیی و بەڕێوەبردن و سەرفرازیی دەچین. بە مەبەستی بەرچاوڕونیی خوێنەر ئەم چەند نموونەیە لە زمانی نووسیینی کاک نەوشیروان دەهێنرێنەوە: نموونە بۆ وشەداهێنان و کردنی وشەو فرێز بە زاراوە: /هێرشهێن/ ،/باوک_برا،/ /فەرمانبەریی/ ،/نەعەرەب،/ /نائازەریی/ ،/کارشکێن،/ /بەهەشت_ئاین/ ،/ئاین_بەرز،/ /خێرئەندێش/ ،/پێهەڵسوڕان،/ /سەرکزکردن/؛ ئاگری فەساد، باجی خوێن ،نامەی بەندایەتیی، نامەی پاڕانەوە. نموونە بۆ پەیوەندیی لۆژیکیی ناوەوەی وشەو دەربڕدراوەکان لەگەڵ دەربڕدراو بۆ خۆ -بەکەمزانین :تۆپی سەنگین ،عاری هەاڵتن ،یاخیبوونی ناڕەوا ،بەالداخستنی کاتیی؛ تەمێکردن و سەرپێدانەواندن ،ئەم بەندەیەیش بۆ ماچکردنی دەرگا بانگکرا ،هیمەتی خاقانی خرۆشا ،ئەم بەندە سووکە.
نه‌وشیروان مسته‌فا و كه‌ركوك
ره‌زا جه‌واد ته‌قی کە به یاوه‌ری سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم ،له‌گه‌ڵ شاندێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی به‌شداری به خاكسپاردنی ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فامان كرد ،بۆ ماوه‌یه‌ك له شانده‌كه جیابوومه‌وه و چوومه ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌رێكی غهمگینەوە، به یه‌ك ده‌نگ هاواریان ده‌كرد “نامرێ ،نامرێ“ و دووباره‌یان ده‌كرده‌وه. تێگه‌یشتم له ده‌ستدانی كه‌سێك كه سێ خوێندنه‌وه‌م له رووانگه‌ی سیمای كه‌سایه‌تیه‌كه‌یه‌وه بۆ كردووە چەند کاریگەرە. یه‌كه‌م :بیر و رۆشنبیری و تێڕوانین، بنه‌مای كاری سیاسی سه‌ركرده‌یه ،به‌و پێیه سه‌ركرده‌ی له‌ده‌ستچوو ،خوێنه‌رێكی تین‌و و نووسه‌رێكی بلیمه‌ت و توێژه‌رێكی تایبه‌مه‌ند بوو ،به‌تایبه‌تی له تیۆرییه‌كانی زانستی كۆمه‌ڵناسی. دوه‌م :زه‌حمه‌تكێشی و ساده‌یی و بێ فیزی ،نهێنی سه‌ركه‌وتنی هه‌مو سه‌ركرده‌یه‌كه ،به‌و پێیه‌ی كاك نه‌وشیروان بوو زه‌حمه‌تكێشێك له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان، جه‌نگاوه‌رێك بوو له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان ،ساده‌و ساكارێك بوو ،به‌بێ رتوش. : م سێیه به گژ د ا چو نه و ە و به ر ە نگا ر بو نه و ه ی گه‌نده‌ڵی ،سیمای سه ر كر د ه ی كه خۆشه‌ویسته، له رێگه‌یه‌وه حوكمی دڵی جه‌ماوه‌ر ده‌كات. نه‌وشیروان كاك بۆیه به‌ره‌نگاری گه‌ندەڵی بوو ،سه‌ره‌تا له بهرەنگاری خودی خۆیه‌وه دهستیپێكردو دواتر به هاورێكانی دا تێپه‌ری و ئینجا ده‌وروبه‌ری راهێنا بهرەنگاری گه‌ندڵی ببنه‌وه .تائێستاش كۆتایی پێ نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌شی كه ده‌گه‌نه ده‌سه‌اڵت.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج كه‌ركوك بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا پرس و بابه‌تێكی گرنگ بوو ،ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ركوكی به روگهو شارێكی ئازیزی كوردستان ده‌زانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له‌وانه ده‌گرت كه پرسی كه‌ركوك وه‌ك ماركه‌یه‌كی بانگه‌شه‌و میدیایی به‌كاردەهێنن .له‌سه‌ر كه‌ركوك چه‌ندین جار گفتوگۆمان کردووه ،به‌رده‌وام له خه‌می ئه‌وه‌دا بوو سه‌رمایه‌داره كه‌ركوكدا له كه‌ركوكییه‌كان سه‌رمایه‌گوزاریی بكه‌ن و پێویسته به‌رپرسانی كه‌ركوك شاره‌كه به‌ته‌نیا جێنه‌هێڵن و له‌وێ بن ،ئه‌مه‌ش جاری وابوو لێكدانه‌وه‌ی ناجۆری بۆ ده‌كرا. جارێكیان داوای كرد هه‌ندێك له
كاره‌كته‌ره سیاسییه توركمانه‌كان ببینێ ،بیرمه هه‌ندێك ناومان بۆ برد‌و پێی باشبوو (بێ پرسی كه‌سه‌كان نامه‌وێ ناوه‌كان بنووسم) كه چووین بۆ الی بەهێمنیی گوێی لێگرتن و بۆ ئه‌وانیش دوا ،ئه‌و وتی “ئێمه به وه‌ره‌قه داوای مافه‌كانمان له عێراق ده‌كه‌ین و ده‌زانین چیمان ده‌وێ ،ئێوه‌ش به وه‌ره‌قه به ئێمه بڵێن چیتان ده‌وێ، ئایا ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن به ئێمه جێبه‌جێ ده‌بێ؟” قسه‌ی زۆر كرا ،كه هه‌ستاین یه‌كێ له میوانه‌كان پێی وتم به‌ڕاستی سه‌رسامی ئه‌م پیاوه‌م. كه‌ركوك بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ره‌ڕای رازیكردنی توركمان و عهرهبو كلدۆ ئاشوور ،ئه‌وه‌ش بڕابوویه‌وه كه ده‌بێ له چوارچێوه‌ی كوردستاندابێ. كاتێ بڕیاردرا بۆ هه‌ڵبژاردنی ٢٠١4 هه‌موو كورد پێكه‌وه‌بن ،زۆری پێخۆش بوو ،وتی ئه‌وه گرنگ نیه ئێمه كورسی ده‌هێنین یان نا ،ئه‌وه گرنگه كورد پێكه‌وه‌بن ،ده‌یانجار گفتوگۆی دوور‌و درێژمان له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه كردووه ،بۆ یه‌كجاریش له قسه‌كانی كاك نه‌وشیرواندا ئه‌وه‌م نه‌بینیوه ،یان هه‌ستم پێنه‌كردووه ،كه بایه‌خی زۆر
به‌و شاره نه‌دات. جارێكیان باسی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی ئاودێری كرد ،بۆ من ئه‌وه جێی هه‌ڵوه‌سته بوو ،ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باسی به‌نداوێكی گه‌وره‌ی له ناوشوان كرد “ئێستا به‌نداوی خاسه چای یه‌كێكه له پڕۆژه بایه‌خداره‌كان” هه‌روه‌ها وتی ئه‌گه‌ر بتوانرێ ئاوی گۆپته‌په به رێڕه‌و “لێدانی رێ“ یان به سه‌رخستن بخرێته بان و به ته‌نیشت ئاغجه‌له‌ردا شۆڕ بكرێته‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ و له‌وێشه‌وه ببرێته سه‌ر سه‌رچاوه‌ی خاسه‌و بگه‌یه‌نرێ به كه‌ركوك ،بێجگه له‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌مووی ده‌بووژێته‌وه خاسه‌ی ناو كه‌ركوكیش ده‌بێتە روبارێكی هه‌میشه پڕ له ئاو. راستی ئه‌م پڕۆژه‌یه ره‌نگه بۆ كه‌سانێك زۆر ئه‌سته‌مبێ كه له‌سه‌ر نه‌خشه ده‌یبینن ،یان به قسه بۆیان باس ده‌كرێت ،بەاڵم ئه‌گه‌ر كاری له‌سه‌ر بكرێت دڵنیام له ئاینده‌دا سه‌رده‌كه‌وێت ،ئه‌گه‌ر بیرمبێ كاتی خۆیشی له‌و كۆڕ‌و سیمیناره‌ی له خاك سه‌باره‌ت كه‌ركوك رێكخرابوو، هه‌مان ئه‌م قسه‌یه‌ی به جۆرێكی تر
كرد ،بۆ من گرنگه قسه‌كه له‌وه‌دایه، ئه‌م كاره بێجگه له بایه‌خی ئاودێری‌و بووژانه‌وه‌ی كشتوكاڵ له‌م ناوچه‌یه، رۆڵی گه‌وره‌شی ده‌بێ له بواری گه‌شتوگوزارو هه‌روه‌ها تاڕاده‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی كه‌م ئاوی چه‌مچه‌ماڵیش چاره‌سه‌ر ده‌كات. چه‌ندینجار پێی ده‌وتم ده‌بێ به‌رده‌وام له‌سه‌ر كه‌ركوك قسه‌ت هه‌بێ ،له‌به‌ر داوای قسه‌ی ئه‌و هه‌رچیم بۆ كرابا بۆ كه‌ركوك ده‌مكرد ،لێره‌دا راستیه‌ك ده‌گێڕمه‌وه ،پێی وتم؛ ده‌بێ رۆژنامه‌یه‌ك وه‌ك رۆژنامه‌ی رۆژنامه بۆ كه‌ركوك ده‌ربكه‌ن ،ئه‌وده‌م سه‌ره‌تا بوو تازه رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ش ده‌رده‌چوو، هه‌ندێك لهمپهرو گرفت هه‌بوون ،من نه‌مویست وا تێبگات كه لهمپهرو گرفت هه‌ن ،ته‌نانه‌ت جارێك بارام سوبحی رۆژنامه‌نووس پێی وت كاك نه‌وشیروان كه‌ركوكتان له‌بیربێ ،وتی “ئه‌م براده‌ره‌مان راسپاردووه ،کەچی هیچ ناكات” نه‌یده‌زانی كێشه‌كه چیه منیش باسی رێگرییهكانم بۆ نەكرد، سه‌باره‌ت كه‌ركوك و كاك نه‌وشیروان زۆر بابه‌ت هه‌یه باسی بكه‌م ،بەاڵم بۆ كات و رۆژی خۆی.
ی��ادی ��ەو ش� ی� روا� ��س ت�ە ف��ا ن ف
zamenpress@gmail.com یەکشەممە 2019/5/19
نەوشیروان مستەفا:
3
به‌هاران که خه‌ڵک ئه‌بینم له سه‌یران به‌دڵی خۆش و به جلی جوانه‌وه ،زۆر زۆرم پێ خۆش ئه‌بێ مێژووى تۆمارکردنى ئەم چاوپێکەوتنە بۆ ١٩ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە تێیدا ئاوات دەخوازێ خەڵکى کوردستان لە ئاهەنگ و خۆشیدابن و یەکێک لەو دیمەنانەی دڵخۆشیکردووە ئەوەبووە به‌هاران و هاوینان خه‌ڵک له سه‌یرانن به دڵی خۆش و به جلی جوانه‌وه. لەو چاوپێکەوتنەدا ،نەوشیروان مستەفا لە زارى خۆیەوە کۆمەڵێک زانیارى پێشتر باسنەکراو لەسەر ژیانی تایبەتی خۆى و سەردەمی منداڵیی و بەشێک لە یادەوەرییەکانى لە گەڕەکی سەرشەقام و بەرخانەقاى شارى سلێمانى دەگێڕێتەوە ،لە باسی ئەدەب و هونەرو گۆرانیی کوردی‌دا ،ناوی ژمارەیەک شاعیر‌و هونەرمەندو ئەدیب دەهێنێ کە کاریگەرییان لەسەری هەبوووە. ژیانی خێزانیی لە سەرەتای چاوپێکەوتنەکەدا، نەوشیروان مستەفا بە کورتە باسێک رۆژو شوێنی لە دایکبوونی و ژیانی خێزانیی باسدەکات و دەڵێت :رۆژی ١٩٤٤/١٢/٢٢لە کۆاڵنی شیوی قازی بەرخانەقا ،لە گەڕەکی سەرشەقام لە دایکبووم و خێزانەکەم ناوی شوعلە عەلی سەعیدە .سێ منداڵم هەیە ،یەکەمیان کوڕە ناوی نمایە ،نما یەکێکە لەو ناوانەی کە لەکاتی خۆیدا لە خەباتی نهێنی بەکارم ئەهێنا ،چونکە کورتکراوەی ناوی خۆم و باوکم و باپیرمە .دوو منداڵەکەى دیکەم کوڕ‌و کچێکى دووانەن کوڕەکەیان ناوی چیایە ،کچەکەیان ناوی چرایە. سلێمانى و ٢١ساڵ دابڕان نەوشیروان مستەفا لە باسی خوێندن و ژیانی منداڵی‌دا ئاماژە بەوە دەکات؛ “لە سلێمانی سەرەتایی و ناوەندیم تەواو کردووە ،دواتر لە زانکۆی بەغدا علومی سیاسی-م خوێندووە ،پاشان رۆشتووم بۆ زانکۆی ڤییەنا عیالقاتی دەولی-م خوێندووە .لەکاتی چوون بۆ قوتابخانە، ئەوەی لە بیرمبێ جانتام پێ نەبوو، کتێبەکانم بە دەستەوە ئەگرت”. هەر لەبارەى ژیانى منداڵییەوە دەڵێت: “هاوڕێم زۆر بووە ،چونکە من خەڵکی گەڕەکێکم کە منداڵی زۆر لە کۆاڵنەکەدا بووە ،سێ مەکتەب لە کۆاڵنەکەی ئێمەدا بوو ،بێجگە لەوەی کۆاڵنەکەی ئێمەش منداڵی زۆر بووە ،بەتایبەتی خانووی وا هەبوو سێ بۆ چوار ماڵی تێدابوو. بەاڵم لەبەرئەوەی ژیانێکی زۆر نائارام و ناڕێکوپێکم هەبووە ،لە هەر قۆناغێکدا مەجموعەیەک هاوڕێم هەبووە ،بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٧٠لە سلێمانی چوومەتە دەرەوەو تا ساڵی ١٩٩١نەهاتوومەتەوە بۆ سلێمانی ٢١ ،ساڵ لە سلێمانی نەبووم، لەبەرئەوە دابڕاوم. “ئێستاش خۆم زۆر لەزەت لەوە ئەبینم بەناو شاردا ئەسوڕێمەوە ،زۆر جاری وایە توشی هەندێ ناسیاوم ئەبم کە ٣٠ساڵە نەمبینیوە ،من لە شارەکەی خۆما زۆر هەست بە ئەمینی و دڵنیایی ئەکەم ،هیچ
جۆرە ترسێکم نییە ،زۆر بە دەگمەنیش وا رێککەوتووە مەسەلەن یەکێک لەسەر جادە ئێخەم بگرێ بۆ ئیشێک .قەت رۆژێک لە ڕۆژان شعورم بەوە نەکردووە یەکێک بە خراپە لە من نزیک بووبێتەوە. ئەوەی کە هاتبێتیش رەنگە ئیشێکی هەبووبێ یان پێویستییەکی هەبووبێ”. بیرەوەرییەکانی بەرخانەقا لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەیدا، نەوشیروان مستەفا ،ئاماژە بە هەندێ بیرەوەری و یادگاری گەڕەکی سەرشەقام و بەرخانەقا و کەسایەتییەکانی ئەو گەڕەکە دەکات و دەڵێت“ :بیرەوەری زۆر خۆشم هەیە لەبەرخانەقا ،لە راستیدا بەرخانەقا گەڕەک نییە ،ناوچەیەکە لە گەڕەکی سەرشەقام کە کەوتووەتە بەرخانەقای مەوالنا خالیدی نەقشبەندی، کەوتووەتە بەر ئەو خانەقایە بۆیە پێی ئەڵێن بەرخانەقا .ئەو گەڕەکە یەکێک بوو لەو گەڕەکانەی پەیوەندی کۆمەاڵیەتی لەنێوان ماڵەکاندا زۆر بەهێز بوو ،خەڵک یەکترییان خۆش ئەویست ،لەکاتی پێویستیدا بە دەم یەکترەوە ئەڕۆیشتن، لە کاتی خۆشی و ناخۆشیدا لە یەکتریان ئەپرسییەوە .لە بەینی دراوسێکانا هاتوچۆ هەبوو ،لەناو گەنجەکانا یەکێتی و برایەتی لەبەینا هەبوو ،بێجگە لەوەی گەڕەکێکی سیاسی بوو ،لەسەردەمی پاشایاتیدا زۆر جار لەو ناوچەیەوە خۆپیشاندانی سلێمانی دەستی پێئەکرد”. “لەو گەڕەکە کۆمەڵێ خەڵکی ناسراوو هەڵکەوتوو پەیدا بوون ،بۆ نموونە :لەوانە نوری ئەحمەدی تەها ،کامەرانی شاعیر‌و براکانی ،د .نەوزاد عەتار ،بەشێک لە شاڵییەکان کە بەشی زۆریان دکتۆرن، موهەندیسن ،دکتۆر عەزیزی شاڵی کە کاتی خۆی مامۆستا بوو لە جامیعەی سەاڵحەدین لە هەولێر ،ئەویش یەکێکە لە خەڵکی ئەو کۆاڵنەی ئێمە ،یەعنی خەڵکی ئەو کۆاڵنە هەموو رویان کردۆتە خوێندەواری و لە بووای سیاسی‌دا زۆر پێشکەوتوون”. ئەدەب و هۆنراوە لە وەاڵمی پرسیاری یەکەم کتێب کە خوێندویەتییەوە ،نەوشیروان مستەفا دەڵێت“ :لەراستیدا بیرم نەماوە ،بەاڵم رەنگە دیوانی شیعر بووبێ” .سەبارەت بە کاریگەری بەرهەمی نووسەرانی بوواری ئەدەبیش“ ،بە گشتی من نووسینی پێشەنگەکانی نوسەری کوردیم بەالوە زۆر گرنگە ،لەوانە نالی و سالم و پیره‌مێرد ،نووسینەکانی پیرەمێرد زۆر کاری تێکردووم ،نووسینەکانی ئەمین زەکی بەگ ،تۆفیق وەهبی ،شێخ محەمەدی خاڵ ،عەالدین سەجادی ،کە ئەوانە پێشەنگی نووسینی کوردین ،الی من ئەوانە زۆر بە نرخ بوون و کاریان تێکردوم”. ئەو هۆنراوەیەى شەهیدى نووسیوە:
بۆ
هاوڕێیەکى
ئەی هەڤاڵی بێ سەروشوێن رەنگی ئاسۆ نیشتوەتە خوێن دوای نۆژدان و هەڵنان گوتن وا خەڵکی دیسان ئەبزوێن ئەمە یەکێکە لە هۆنراوەکانی نەوشیروان مستەفاو سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەو هۆنراوەیە دەڵێت“ :ئەوە شیعرێکە خۆم دامناوە ،دامناوە بۆ کۆمەڵێک لەوانەی کە لە شەڕێکی ناوخۆدا کوژران ،یەکێک لەوانە لە هاوڕێ هەرە خۆشەویستەکانم بوو کەرکوکی بوو ،بێجگە لەوەی هاوڕێم بوو لە رێبازی سیاسیش‌دا هاوبیری یەکتری بووین ،لەوانە بووین لەناو ئەو حزبەی ئیشمان تیا ئەکرد ،ئەگەر ئەویش بمایە ئەبوو بە یەکێک لە سەرکردەکانی کۆمەڵە .بێجگە لەوەی کە کوژرا، جەنازەکەشی نەدۆزرایەوە”. سەرچیمەن و دەرگەزێن و گومرگە سوتاو لە چاوپێکەوتنەکەدا زیاتر باس لە گەڕەکە دێرینەکانى شارى سلێمانى دەکات و وەک گفتوگۆ هەمیشەییەکانى و نووسینەکانى شیکردنەوەیان بۆدەکات و دەڵێت“ :سەرچیمەن لەبەرئەوەی ناوچەیەکی دەشتایی و چیمەنی تیا بووە ،لەپێشدا قاوەخانەیەکیان لێ دروستکردووە ،ناویان ناوە قاوەخانەی سەر چیمەن ،دواتر چاپخانەکەی ژیان و پیرەمێرد لەو ناوچەیەدا بوو .دەرگەزێن لەناوی دێیەکەوە هاتووە کە لە بازیانە، هەرچەندە ئەڵێن ئەوانەی کە دەرگەزێنیان ئاوەیان کردۆتەوە لە گەڕەکێکەوە هاتوون لە هەمەدانەوەو گەڕەکەکە ناوی دەرگەزێن بووە ،ئەمانە تاجرو دەوڵەمەند بوون، بەهۆی چەوسانەوەی دینییەوە هاتون و ئەم دەرگەزێنەیان ئاوەدان کردووەتەوە”. ئەوەش دەخاتەڕو کە “گومرگە سوتاو” خانێک بووە و گومرگی تیا وەرگیراوە، سوتاوە .بۆ نموونە سەرشەقام بۆیە ناوی سەرشەقامە ،چونکە رێگەی سەرەکی کاروانیی بووە بۆ بەغدا. هونەرو گۆرانی کوردی وەک لە چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژەی بۆ کردووە ،نەوشیروان مستەفا تا رادەیەک گوێى لە گۆرانی کوردی گرتووەو دەڵێت: “چەند جۆرێکیان هەیە ،بۆ نموونە لە گۆرانیبێژە کۆنەکاندا حەزم لە دەنگی سێوە ،تایەر تۆفیق ،حەسەن زیرەک، عەلی مەردان ،ماملێ .لەم گەنجانەش کۆمەڵێکیان هەیە کە بەڕاستی دەنگیان خۆشە ،گۆرانییەکانیان خۆشە ،لەوانە بەهجەت یەحیا یەکێکە لەوانەی بێجگە لەوەی دەنگی خۆشە ،وشەی جوانیش هەڵئەبژێرێ .دانا غەنی ،سەید ئەحمەدی بەرزنجی ،ئەمانە هەم شیعری جوان هەڵئەبژێرن هەم دەنگیشیان خۆشەو ئاوازەکانیشیان خۆشە”. هەر لە چوارچێوەی ئەو بابەتەدا، بەمشێوەیە باس لە حەمەساڵح دیالن و ژمارەیەک هونەرمەندی تر دەکات
“حەمەساڵح دیالن دەنگی زۆر خۆشە، یەکێکم لەو کەسانەی زۆر حەز ئەکەم گوێی لێ بگرم .خۆشم بە شەخسی دۆستایەتیم لەگەڵی هەبوو ،سەد خۆزگە گۆرانی زۆری ئەوت ،ئەو خۆی پێیناخۆش بوو کە خەڵک وەکو گۆرانیبێژ تەماشای بکەن ،پێی‌خۆش بوو خەڵک بە شاعیر‌و رۆشنبیر‌و ئەدیب و ئەوەی بزانن ،لە راستیدا شاعیرێکی گەورەیە، رۆشنبیرێکی گەورەش بوو لەهەمانکاتدا تێکۆشەرێکی گەورەش بوو ،چونکە زۆر لەسەر کوردایەتی دەربەدەر بوو ،عەزیەتی بینیوە ،حەپس بووە .بەاڵم دەنگیشی زۆر خۆش بوو ئاوازیشی زۆر باش ئەزانی کەلیماتیشی باش هەڵئەبژارد .بەاڵم بەداخەوە کەمی وتوە”. هەروەها “محەمەدی ماملێ ،بەالمەوە یەکێکە لە گۆرانیبێژە هەرە گەورەکانی کورد .سێوە ،بەالی منەوە هەر خۆی شتێکی زۆر تایبەتییە .نەجمەدینی غواڵمی ،ئەویش حەزم لە دەنگییەتی. حەسەن زیرەک مەدرەسەیەکی تایبەتییە لە گۆرانی کوردی‌دا”. گرنگیى بە خواردن نەداوە لە باسی خواردنیشدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات “بەگشتی خواردنم زۆر بەالوە گرنگ نییە ،هەرچییەکبێ ،ئەوەنە ئەخۆم کە پێویستبێت” و هەروەها باخچە و گوڵ و گوڵزار بەیەکێک لە “هیوایەتەکانی” دادەنێت و وتی“ :باخچە و گوڵ و گوڵزار یەکێکە لە هیواتە هەرە خۆشەکانم، یەکێکە لەو شتانەی کە لەزەتی لێ ئەبینم ،گوڵ بەخێو ئەکەم ،گوڵ ئەبینم، بۆنی ئەکەم ،کە سەیر ئەکەم پەڕەکەی گەشاوەتەوە زۆر زۆر حەزم لێیەتی ،لە منداڵیشمەوە وابووم ،بۆ ئاگاداریت لە شاخیش کە هەلومەرجی شاخ چەند سەخت و زەحمەت بوو ،لە ناوزەنگ من لەبەردەمی مەقەڕەکەمانا شوێنێکم تەخت کردبوو ،یەک حەوزی زۆر جوانم تیا دروست کردبوو ،بە بۆیەی شین رەنگم کردبوو .هەر چواردەورەکەیم کردبوو بە جوانترین گوڵ ،لە زستانیشا بە نایلۆن ئەمگرت و گوڵم تیا بەخێو ئەکرد”. لە باسى جەژن -دا نەوشیروان مستەفا ئاماژە بە جەژن لە سەردەمی منداڵیی و سەردەمی پێشمەرگایەتی و الیەنی کۆمەاڵیەتی شاری سلێمانی و دەکات دەڵێت“ :زەمانی ئێمە جەژن تامێکی تایبەتی هەبوو، چونکە منداڵ بەتایبەت جلی تازەیان بۆ ئەکرد خۆی ئەگۆڕی ،گەڕەکی ئێمە لە خوارییەوە دەشتاییەکەی گەورەی لێ بوو ،لەوێ چەرخ و فەلەقیان دائەنا. دۆندرمەیان دائەنا ،پاقلەیان دائەنا و مناڵ خۆیان ئەگۆڕی و ئەچون بۆ ئەوێ بۆ گەڕان بۆ وەخت بەسەربردن و بەناو شارا ئەسوڕانەوەو نەوعێکی جیاواز بوو لە هی ئێستا”. تەنانەت ئەو ئەوکاتەی لە شاخ بووین جەژنمان ئەکرد بەتایبەتی ئەو
کاتانەی جێگیر ببووین ،ئێمەش وەکو خەڵکی تر جەژنمان ئەکرد ،بەاڵم شەرت نییە بەیانییەکەی چێشتمان لێ بنایە، مەسەلەن لە هەموو مقەڕەکانا گۆشت ئەخورا ،برنجیان لێ ئەنا ،شلەی خۆشیان لێ ئەنا ،جەژنە پیرۆزەیان لە یەکتری ئەکرد ،ئەگەر نزیک بووینایە لە دێهات، لە مزگەوتەکانا لەگەڵ خەڵکدا جەژنمان ئەکرد ،جەژنە پیرۆزەمان لەگەڵ یەکتر ئەکرد .ئێمە دابڕاو نەبووین لە خەڵک”. لە باسی جلوبەرگی کوردی‌دا، “مرادخانی” مستەفا نه‌وشیروان هەڵدەبژێرێت و پێیوایە “مرادخانی له هه‌مویان موریح ترە بۆ له‌به‌رکردن”. سەبارەت بە جیاوازی کۆمەاڵیەتیش لە سەردەمی ئێستا‌و رابردوودا ،دەڵێت: “جیاوازی کۆمەاڵیەتی ئەگەر چەند الیەنێکی بگرین ،پێموایە سلێمانی بە درێژایی زەمەن شارێکی کراوە بووە، سلێمانی بە درێژایی زەمەن ئافرەت تیایدا رێزلێگیراو بووە ،هەمیشە لەناو خێزانی خەڵکی سلێمانی رێزی ژنیان گرتووە، کە کچیان بە شوو داوە پرسیان بە خۆی کردووە .زۆر بە دەگمەن وابووە کە شتیان بەسەردا سەپاندبێ ،دوای ئەوە لە سییەکانەوە قوتابخانەی کچان هەبووە لەبەرئەوە ئەبینن لەناو شاری سلێمانیدا هەزاران ئافرەتی خوێندەوار پێگەیشتووە ،دکتۆریان تیایە ،محامییان تیایە ،موهەندیسیان تیایە ،مامۆستایان تیایە ،خەڵکی خوێندەواری باشیان تیایە، من مەبەستم ئەوەیە سلێمانی هەمیشە شارێکی کراوە بووە ،لە راستیشدا لە بەینی دەوڵەمەندو فەقیری جاراندا ڕەنگە ئاستی گوزەرانی خەڵک نزمتر بووبێ لە ئێستا ،بەاڵم پێموایە دەوڵەمەندەکانی زەمانی جاران زۆر خێرەومەندو یارمەتی فەقیرو هەژاریان داوە بەتایبەتی لە کاتی جەژنان و لێقەومانا ،بەڵێ سلێمانی زۆر زۆر گۆڕاوەو جێگەی دڵخۆشییە”. هەروەک لە وەاڵمی پرسیارێکدا سەبارەت بە جوانترین نەریتی کوردەواری ئەوە دەخاتەڕوو ،کە “راستگۆیی، جوامێری ،رێزگرتنی خەڵک ،دوزمانی نەکردن ،دڵ‌پاکی ،دەستپاکی ،داوێن پاکی .ئەوانە هەمووی نەریتی جوانن، ئەمانە بە یەکیشەوە جوانن”. نەوشیروان مستەفا چ ئاواتێکی خواستووە؟ لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەداو لە وەاڵمی پرسیاری ئەوەی چ ئاواتێکی هەیە، نەوشیروان مستەفا دەڵێت“ :ئومێدم وایەو حه‌زئه‌که‌م خه‌ڵک هه‌موی له خۆشیدابێ. به‌هاران و هاوینان که خه‌ڵک ئه‌بینم له سه‌یران به‌دڵی خۆش و به جلی جوانه‌وه خواردنی خۆشیان له‌به‌رده‌مه ،زۆر زۆرم پێ خۆش ئه‌بێ .ئومێدم وایه که هه‌مو رۆژێک هه‌ر جه‌ژن بێت بۆ خه‌ڵک، خۆشی بێت ،خه‌ڵک له ئیسراحهتدابن له رهفاهیهتدابن له ئاسودهییابن ژیانیان باش بێت گیروگرفتیان نه‌بێت”. سایتی سبەی ئامادەی کردووە
ی��ادی ��ەو ش� ی� روا� ��س ت�ە ف��ا ن ف
2 نەوشیروان مستەفاو كولتووری ناتوندوتیژیی
سیروان رەشید «ئێمە هەموو شێوازەكانی توندوتیژی رەتدەكەینەوە»« ،ئێمە هەر لەسەرەتاوە جواڵنەوەكەمان ،نیەتی ئەوەی هێناوە جواڵنەوەیەكی هێمنانە بێت ،جواڵنەوەیەكی ئاشتیانە بێ ،جواڵنەوەیەكی دیموكراتیانە بێ، جواڵنەوەیەك بێ پشت ببەستێت بە خەباتی مەدەنی» نەوشیروان مستەفا وەك یەكێك لە فیگەرە سیاسیەكانی كورد ،بەدرێژایی ئەزموونی حكومڕانی كوردیی لە باشوری كوردستان دا، هەوڵیدا كولتوورێكی سیاسی نوێ لە كوردستاندا بچەسپێنێت ،كە لەبری كاركردن بە پرەنسیپی یەكتر سڕینەوە كار بە بنەمای یەكتر قبوڵكردن بكرێت ،یەكێك لە تایبەتمەندییە گرنگەكانی كەسایەتی نەوشیروان مستەفا ،لە هەڕەتی گەنجێتییەوە تا ساتەوەختی كۆچكردنی، بریتی‌بوو لەوەی بەردەوام كەسێكی «كردە»بووە هەروەك چۆن لە سەردەمی شاخدا بەرامبەر بە دەسەاڵتێك كە جگە لەبەكارهێنانی زمانی هێز هیچ زمانێكی تر تێنەدەگەیشت ،چەكی دانەناو چۆكی دانەدا ،لەسەردەمی ڕاپەڕیندا ،بەتایبەت لە دوای هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢وە ،باوەڕێكی نەگۆڕی بە پێویستی دامەزراندنی داموودەزگای نیشتیمانی بوو ،لەدوای ساڵی ٢٠٠٠یشەوە، هەوڵەكانی خۆی شێلگیرانە خستە گەڕ بۆ ئەنجامدانی ڕیفۆرم و گۆڕانی سیستمی حزبایەتی و حكومڕانی كوردستان ،كە لەو پێناوەشدا بۆ یەكەمجار لە دەیەی یەكەمی ٢٠٠٠وە، سەركردایەتی بزووتنەوەیەكی ڕاستەقینەی ئۆپۆزسیۆنی مەدەنیانەی كرد. نەوشیروان مستەفا ،باش دەیزانی حكومڕانی یەكێتی و پارتی حكومڕانییەكی نادادپەروەرانەو پڕ لە گەندەڵییەو لەسەر بنەمای درۆ‌و دراو‌و ناشەفافیەت و تاریكی بنیاتنراوە ،بۆیە هات مۆمێكی داگیرساند ،كە بنەمای كاركردنی هێزەكەشی لەسەر ناتوندوتیژی بنیاتناو بەدەق لە چاوپێكەوتنێكیدا دەڵێ “بزوتنەوەی گۆڕان هێزێك نییە ڕق و بوغزی سیاسیی و كۆمەاڵیەتیی ئاراستەی بكات ،ئێمە لەناوەڕۆكدا كار بۆ كۆتایی پێهێنانی ئەم ڕق و كینە سیاسییە ترسناكە ئەكەین ،كە كۆمەڵگەی ئێمەی لەناوەوە پارچە پارچە كردووە”. نەوشیروان مستەفا ،زۆر پەرۆش بوو بۆ ئەوەی كورد ئەزموونی حكومڕانی كارا‌و شەفاف و دیموكراسی و ئازاد‌و كراوەی هەبێت ،خوازیاری ئەوەش بوو ،كوردیش وەك زۆرینەی گەالنی پێشكەوتووی دنیا ،دەستاودەستكردنی دەسەاڵت و قبوڵكردنی دۆڕان ئەزموون بكات‌و ببێتە خاوەنی سەرمایەیەكی ئەخالقی ،لەو پێناوەشدا باوەڕی تەواوی بە خەباتی مەدەنیو ئاشتیانە بوو هەوڵیشیدا دەسەاڵتدارانی هەرێم ،بخاتە سەر ئەو باوەڕەی كە كاركردن بە پڕەنسیپەكانی دیموكراسی و دادپەروەری نەك هەر كوردستان بەهێز دەكات ،بەڵكو مانەوەو سەرفرازی خۆشیان مسۆگەر دەكات. دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان ،هەوڵێك بوو بۆ دەرهێنانی كوردستان لە ملمالنێی كالسیكی جەاللی و مەالیی ،بۆ نوێكردنەوەی ئەزموونی دەسەاڵتی كوردی لە هەموو ئاستێكدا ،كە لەبری ئەوەی زۆرانبازییەكانی ناوماڵی كوردی بە چەك و خیانەت لەیەككردن یەكالبكرێنەوە ،لە ڕێگەی هەڵبژاردنی شەفاف و بێ گزی و سندوقەكانی دەنگدانەوە یەكالیی بكرێتەوە. نەوشیروان مستەفا ،زۆر مەبەستی بوو نەریت و كولتووری خەباتی ناتوندوتیژیی و ئاشتیانە لە كوردستاندا بچەسپێنێت ،چونكە دەیزانی ئەزموونی حكومڕانی كوردی ،ئەگەر پێشنەكەوێ و گەشەنەكات ،سەرئەنجام لەبەردەم پیالنی دەرەكیدا توانای خۆپاراستنی نامێنێت و هاڕە دەكات!.
zamenpress@gmail.com یەکشەممە 2019/5/19
ئەی پیاوی خۆخوڵقێن ..یادت بەخێر ئەنوەری رەشی ئەوڵاڵ زۆرمان بینی لە بگرە و بەردە؛ بەرزی و نزمییەکانی رۆژگاردا نوقم بوون. یانی رێکردن بەنێو ئەو هەموو چەپەڵیانەی ئەو دۆخەو ئەمڕۆدا، بۆ خولیای بەرز؛ مەحاڵ نەبێ، ئەستەمێکە. هەر ئەوەشە لە دژوارییەکاندا؛ هەستی هێزی لە تۆدا بەرجەستە کرد‌و خوڵقاند. من بنجبڕانە ئەو گڕو تینەم لە تۆدا دی ..ئەی پیاوی خۆخوڵقێن و خاکەڕا. بە دیوە سیاسییەکەیدا ،تۆ تەنیا نیت مادام دەتەوێ سەرلەنوێ کێشی هەموو شتەکان دیاری بکەیتەوە. چیبکەین ،لەنێو ئەو هەموو پیاوە گزگالنەی سیاسەتدا ،تۆ بڵندترین دیاربوویت ،نەدەکرا پشتت تێ بکرێت. پیاوی تاک و تەنیای دنیاکەی خۆت .یادت بەخێر..
چەند وێستگەیەکی گرنگ لە ژیانی نه‌وشیروان مسته‌فا
ژیانی کۆمەاڵیەتی:
لە زانستی سیاسەتا بریتی بوە لە (پەیدابون و گەشەکردنی بزوتنەوەی نەتەوەیی کورد). پێش ئه‌وه‌ی تێزی دکتۆراکانی مناقه‌شه بکا ،بۆ به‌شداری کردن له شۆڕش دا ،ساڵی ١٩٧٦به نهێنی لە رێگەی سوریاوە ،گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان. زمانزانی:
• لە ٢٢ی دێسەمبەری ١٩٤٤دا ،له سلێمانی ،له گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام (سەر شیوی قازی) له دایک بوە. • ساڵی ١٩٨٢لەگەڵ خاتو شوعلە عەلی سەعید هاوسەرگیری کردوە. • هاوسەرەکەی رۆژی هەینی، رێکەوتی ٢٠١٧/٣/١٧لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. • خۆی ،رۆژی هەینی ،رێکەوتی ٢٠١٧/٥/١٩لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. • دوو کوڕ‌و کچێک‌یان لەپاش بەجێماوە :نما ،چیا و چرا .چیا و چرا دوانەن. خوێندن: • قۆناغەکانی خوێندنی :سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواو کرد. • ساڵی ١٩٦٧له زانستگای به‌غدا بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسی له سیاسه‌ت و ئابوری دا وه‌رگرت. • دوای تەواوکردنی خوێندنی زانستگا کرا بە (ملحق ثقافي) لە باڵیۆزخانەی عیراق لە تاران .رەفزی کرد .خۆی تەرخان کرد بۆ کاروباری سیاسەت. • ساڵی ١٩٧٢بۆ خوێندن چوو بۆ نه‌مسا .له زانستگای ڤیه‌ننا له یه‌ک کاتدا بۆ دوو دکتۆرا خوێندی: (زانستی سیاسەت) لە فاکەڵتیی فەلسەفە و (پێوەندیی ناودەوڵەتی) لە فاکەڵتیی قانون. ناونیشانی تێزی دکتۆراکەی
زانستی
زمان
• شاره‌زای (فیلۆلۆجی) بو. • کوردی ،وه‌کو زمانی دایک زۆر به باشی ئه‌زانی. • عه‌ره‌بی بە نوسین و خوێندنهوەو قسه‌کردن بە باشی ئەزانی. • فارسییەکەی زۆرباش بو. له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه له سلێمانی ،له‌الی مه‌ال نه‌جمه‌دین فێر بو بو. • ئینگلیزی ،له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه فێر بو بو .زۆر باش ئه‌یزانێ. • ئه‌ڵمانی زۆر باش ئه‌زانی .ئه‌و کاته‌ی له ڤیه‌ننا خوێندبوی ،فێری بو بو .لەوێ دوو تێزی دوو دکتۆرای پێ نوسی بو. سیاسه‌ت:
• له سەرەتای ساڵی ١٩٦٠وە تێکه‌اڵوی سیاسه‌ت بوه .له ریزی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان ،پارتی دیموکراتی کوردستان ،کۆمەڵەی مارکسی -لینینی کوردستان :کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان ،یه‌کێتیی
نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕاندا خه‌باتی کردوه. • سااڵنی ١٩٦٤ - ١٩٦٣ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بوە. • ساڵی ،١٩٦٦کاتێ له به‌غدا له پۆلی سێی کولیه بوه ،به‌هۆی سیاسی گیراوه .بێ دادگایی کردن چه‌ن مانگێ زیندانی کراوه. • ساڵی ١٩٧٥یهکێک بو له دامه‌زرێنه‌رانی (ی.ن.ک) .هه‌تا نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٠٦جێگری سکرتێریی گشتی بو. • کۆتایی ٢٠٠٦کۆمپانیای وشه‌ی کۆمپانیایه‌کی وشه، دامه‌زراند. کەناڵی خاوه‌نی: میدیایییه. ته‌له‌فزیۆنیی ئاسمانی ،KNNرادیۆی گۆڕان ،رۆژنامه‌ی رۆژنامه ،نوسراودانی وشه (کتێبخانه‌ی وشه)و وێب سایتی سبه‌ی یه www.sbeiy.comبو. رۆژنامە /رۆژانە دەردەچوو ،یەکەم ژمارەی لە ٢٥ی ٦ی ٢٠٠٧دا دەرکرا، لە ١٣ی ٩ی ٢٠١١دا ژمارە ،٦٥٠کە دوا ژمارە بو ،دەرچو. • له ئه‌پریلی ٢٠٠٩دا لیستێکی هەڵبژاردنی راگەیاند بە ناوی (لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) .ساڵی ٢٠١٠ لیستی گۆڕان مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی وەرگرت و بو بە حیزب. • بزوتنەوەی گۆڕان له ٢٠٠٩/٧/٢٥دا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی گشتیی پەرله‌مانی کوردستانی کرد‌و %٢٥ی کورسییه‌کان (جیا لە پشکی کۆتاکان) -ی هێنا .له ٢٠١٠/٣/٧دا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی کرد‌و ٨کورسیی برده‌وه. له ٢٠١٣/٩/٢١یشدا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی گشتیی پەرله‌مانی کوردستانی کرد‌و بوه حیزبی دوه‌م له‌سه‌ر ئاستی کوردستان. به‌جیاوازییه‌کی گه‌وره پێش حیزبی سێیه‌م ،حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانیی سه‌رکۆماری عێراق ،که‌وت .لە ٢٠١٤/٤/٣٠شدا بەشداری هەڵبژاردنی نوێنەرانی ئەنجومەنی گشتیی عیراقی کرد‌و ٩کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
نوسین و وەرگێڕان و رۆژنامەنوسی:
• له نوسیندا ستایلی تایبه‌ت بە خۆی هه‌یه ،که له‌ناو هه‌مو نوسه‌رانی کورددا پێی ئه‌ناسرێته‌وه :رسته‌ی کورت و به‌هێز ،پاراو و ره‌سه‌ن .بە کەمترین وشە زۆرترین مانا ئەدا بە دەستەوە. • ساڵی ،١٩٦٠لە تەمەنی ١٦ ساڵی دا ،بۆ یه‌که‌مجار پەخشانێکی سیاسیبە ناونیشانی (لە پێناوی رزگاریا) له گۆڤاری (روناهی ،ژ ،٣ک)٢ باڵ‌و کردۆته‌وه. • هەمان ساڵ ،لە ژمارە ٥‌و ٦ی هەمان گۆڤارا ،شیعرێکی شۆڕشگێڕی بە ناونیشانی (توڕەبونی گەل) باڵ‌و بۆتەوە. • ساڵی ١٩٦١یش لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی بە ناونیشانی (حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە) لە ژمارە ١٢ی گۆڤاری رۆژی نوێ دا ،باڵ‌و کردۆتەوە. • ساڵی ١٩٦٩بوه به خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری .رزگاری گۆڤارێکی هەفتانەی گشتی بوە .ژمارە ١ی لە ٢٠ی ٤ی ١٩٦٩و دوا ژمارەکانی ١٤و ١٥بە بەرگێک لە ٢٧ی ٣ی ١٩٧٠ دا ،دەرچو. • ساڵی ،١٩٧٠دوای بەیاننامەی ١١ی ئازار ،لە گوندی قەسرێی ناوچەی بەڕانەتی ،کتێبی “بژی سەرکەوتنی جەنگی گەل”-ی لین پیاوی لە عەرەبییەوە کردوە بە کوردی .هەمان ساڵ ،لە هەمان شوێن بە هاوبەشی لەگەل مامۆستا برایم ئەحمەد کتێبی “چەپکێ لە وتەکانی ماوتسیتۆنگ”-ی لە عەرەبییەوە کردوە بە کوردی. • لە زۆر بوارا توانا و بەهرەی نوسینی پیشانداوە :مێژوی دێرین و مێژوی سیاسی و رۆژنامەنوسی و ئەدەبیی کوردی؛ بابەتی سیاسیی رۆژ و ستراتیجی.
www.zamanpress.com تایبەت بە دووەم ساڵیادی نەوشیروان مستەفا
یادی نەوشیروان مستەفا 12الپەڕە
ژمارە (تایبەت) یەکشەممە 2019/5/19
جیاواز هات و جیاوازیش رۆیشت پێنج وەسێتەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ کورد 6
چۆن
کاک نەوشیروانم ناسی؟
5
کەسایەتی
نەوشیروان مستەفا لە زاری ئەوانی ترەوە..
8
نەوشیروان مستەفاو بە ئەکادیمیکردنى ڕۆژنامەوانیى کوردی
9 نەوشیروان مستەفا: بەهاران کە خەڵک ئەبینم لە سەیران بەدڵی خۆش و بەجلی جوانەوە ،زۆر زۆرم پێ خۆش ئەبێ
3 عادل عەبدولمەهدی: نەوشیروان مستەفا پیاوی بیروباوەڕو مەبدەئی بوو
7
4
فۆتۆ و گرافیک :کاوە شێخ عەبدوڵاڵ
هەڵێنجانێک بۆ کتێبی کورد و عەجەم
نووسینگەی هەولێر گوندی ئیتاڵی یەک خانووی ژمارە ()633
سەرنووسەر سیروان رەشید
هەرێم و بەغداو تورکیا‌و مەسەلەی بۆرییەکە!
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
ڕۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە
سەردار عەزیز لە یەکی حەوتی ساڵی ١٩٧٤دیکتاتۆری پێشوو سەدام حسێن ،کە ئەو کات جێگری سەرۆک بوو ،بە سەردانێک دەچێتە ئەنکەرە ،لەوێ سەرۆک وەزیرانی تورکیای ئەو کاتە بڵند ئەجەوید پێشوازی لێدەکات. لە دیدارەکەدا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە بۆڕی گواستنەوەی نەوت بە بڕی نیو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری جیهان دروست بکرێت. لە ساڵی ١٩٧٥دروستکردنی دەستیپێکردو ساڵی ١٩٧٧تەواوبوو .پرسی ئەوەی بۆچی ئەم بۆڕییە دروستکرا ،چ کاریگەری هەبوو لەسەر پەیوەندی نێوان ئەم دوو واڵتەو هەروەها پرسی کورد ،هێندە کاری توێژینەوەو ئەکادیمی لەسەر نەکراوە. ئێمەش لێرەدا ئامانجمان ئەوە نیە کارێکی ئەکادیمی لەوبارەوە بکەین .ئەوەی لەم نووسینەدا مەبەستمانە رووناکی خستنە سەر کۆمەڵێک ئاڵۆزییە کە ئەمڕۆ لەبارەی پەیوەندی نەوتیی نێوان تورکیا‌و عێراق لەئارادیە کە ئامانجی سەرەکی هەرێمی کوردستانە. لە ساڵی ٢٠١٤حکومەتی عێراق لە ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی شکات لە تورکیا دەکات بۆ کڕین و فرۆشتنی نەوتی هەرێم .ئەم شکاتە ئێستا خەریکە دەگاتە دوا قۆناغی ،ڕەنگە لە پایزی داهاتوودا دەرئەنجامەکانی دەرکەوێت .ئەم پرسە لە هەمانکاتدا لە دادگا بااڵی فیدراڵی عێراق لە چاوەڕوانی بڕیار لەسەرداندایە. ئەم پرسە یاساییە لەهەمانکاتدا سیاسیەو واڵتانی ناوچەکەو ئەمریکاش نەک هەر چاودێری دەکەن بەڵکو چاالکانە ڕۆڵی تیادا دەبینن .قسەکردن لەسەر ئەم پرسە لە میدیای کوردی‌دا بەگشتی لە ڕووی سیاسەت و ملمالنێی ناوخۆیی هەرێمەوەیە ،کە هەمیشە تەنیا بەشێک لە دیمەنەکە دەگوێزێتەوە. لە کرۆکی ئەمەدا پرسێک هەیە :ئایا هەرێم مافی هەیە کە نەوتی خۆی بفرۆشێت؟ کاتێک حکومەتی مالکی شکایەتەکەی لە ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی تۆمار دەکات ،حکومەتی تورکیا پرس بە دادوەرێک دەکات لە واشنتۆن .بە دیدی ئەو دادوەرە پرسەکە هەروا بە ئاسانی نییە .بەڵکو ئەگەر هاتو ژوورەکە لە بەرژەوەندی الیەک بڕیاری دا ،ئەوا دادگای نێودەوڵەتی دەبێت بڕیار بدات لە بارەی سزاکەوە ،کە پرسێکی ئاڵۆز‌و ناڕوونە .لەم ڕووەوە دادوەری ناسراو جەیمس کرافۆرد لە ساڵی ٢٠٠٨بەپێی لێکۆڵینەوەکەی وەهای دەبینێت کە هەرێم مافی هەناردەی نەوتی هەیە*. بە هەمانشێوە لە دادگای فیدڕاڵی ئەم پرسە لە دواخستندایە بە کۆمەڵێک هۆکارەوە .یەکێک لەوانە پەیوەندی نێوان سیاسی بوونی ئەم پرسە لەگەڵ یاسایی بوونی .بۆیە سەرلەنوێ داوا لە هەردووالیەن :حکومەتی عێراق و هەرێم کراوە، بەتایبەت پاش تێپەڕاندنی بودجەی عێراق ،کە خواستیان بەرامبەر ئەم پرسە دەرببڕن .هەردووال لە ڕێگای پارێزەرەکانیانەوە خواستی خۆیان دەربڕیوە. بەاڵم هەرێم دەیەوێت سودمەند بێت لە بڕگەی ١٠ی یاسای بودجەی ئەمساڵ کە داوا لە هەرێم دەکات بڕی ٢٥٠هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بداتە سۆمۆ .ئەم بڕگەیە بە ناڕاستەوخۆ دان بە مافی هەرێمدا دەنێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئیدارەی سامانی سروشتی‌دا. بۆڕی گواستنەوەی نەوت لە ناوچەی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست مێژوویەکی باشی نیە .ئایا بۆڕی کەرکوک جەیهان توشی قەیران دەبێت؟ بە ڕای ئێمە نەخێر .لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە .یەکەم ،هیچ کام لە واڵتانی کاریگەر لەسەر ئەم پرسە ئەم بڕیارەیان ناوێت .ئەمریکاییەکان ڕاستەوخۆ کاری لەسەر دەکەن و هەوڵی وەستانی دەدەن .دووەم ،ئێرانیش ئەو دۆخەی پێ باش نییە .سێیەم ،ئەگەر هەرێم ڕۆژانە بڕی ٢٥٠هەزار بەرمیل بە بەغدا بدات ئەوا دەبێت زەمینەسازی بۆ ئەو دۆخە بکرێت ،چونکە لە هەرێم کۆمپانیای بیانی بوونی هەیە، لەنێویاندا کۆمپانیای روسی ،کە ئەو واڵتە ڕاستەوخۆ دەکات بەشێک لە پرسەکە. چوارهەم ،نە حکومەت و نە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئاڵۆزکردنی ئەم پرسەدا نین ،زیاتر لەگەڵ ئیدارەدانی دان .ئەو لێدوانانەی کە دەدرێت هەموو ،یان بۆ سوککردنی دۆخەکەیە یان بە ئامانجی سیاسی تایبەت. بۆیە ئەگەری هەیە دۆخەکە هەتا بودجەی ٢٠٢٠بەمشێوەیە درێژە بکێشێت.
وێنە جێماوەکانی یادەوەریی مۆناكۆ ئیبراهیم دەزانم من دەزانم ڕۆژێک بەڕێوەیە؛ هاکا هات و منی بردەوە ناوخۆی. لەو ڕۆژەدا: دەگەڕێمەوە مەملەکەتە کاولبووەکەی خۆم بەجەستەیەکی شێواو، شەکەت و وێران ،دەردەکەم دەگەڕێمەوە
serwan_rm@yahoo.com
ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21 ژوورە تاکەکەسییەکەم خۆم بە دار و دیواری ژوورەکەمدا دەکێشم، وێنەی تارماریی پیاوێکی ڕۆشتووی کە لەسەر جێ ڕاکشاوە ،دەکەم و نەماوە. * دەزانم دەچمە بەر ئاوێنە و ئەوە منم لە خۆی ڕادەمێنێ داخێکی ژنانە هەڵدەمژم و دەڵێم: «ئەوە بوو ژیان؟ ئەوە بوو ئەڤینداریی؟» یەک بە یەکەی الپەڕەی ئەو مێژووانە دەدڕێنم کە پیاویان بە پاڵەوانی چیرۆکەکان ناساندووە. بە دوای یەک بەیەکی ئەو کتێبانەدا دەگەڕێم کە باسیان لە جوانی ئەڤینداریی و ژیان دەکرد.
0750 444 7109
نرخ 500دینار
ناونیشان سلێمانی -گەڕەکی ئاشتی شەقامی سۆران ()132 خانووی ژمارە ()20 07740881458
www.zamenpress.com
دوایش دەیانکەمە ناو زبڵدانی مێژوو * دەزانم من ئەمڕۆ پێش ئەوەی ئەو ڕۆژە بگات دەبێ پڕسیارێ ئاراستەی «مرۆڤایەتی و جیهان» بکەم بیانوەستێنم و شەرمەندەیان بکەم ئەرێ بەڕاست: «ئەوە بوو ژیان؟ ئەوە بوو ئەڤینداریی؟ ئەوە بوو پیاو؟» ئێوارەی بەهار - 2019سلێمانی
گۆنا بە شیعرەکانی مەحوی و وەفایی دێتەوە سەر شاشە مه‌زهه‌ر كه‌ریم
گۆنا محێدین سااڵنێكه هۆنراوه‌ی شاعیرانی بەناوبانگی کورد وه‌فایی‌و مەحوی ده‌خوێنێته‌وه‌و بۆ ئەم رەمەزانەش چەند شیعرێکی ئامادە کردووە. گۆنا بۆ “زەمەن” وتی“ :به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به خۆم هه‌یه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بۆ هۆنراوه خوێندنه‌وه ،هه‌موو ئێواره‌یه‌ك له ته‌لەفزیۆنی خاك زیاد له هۆنراوه‌یه‌ك دهخوێنێمهوه”. گۆنا ئەوەندە بە تامەزرۆییەوە شیعری شاعیرانی خوێندووەتەوە ،ئێستا بەشێک لەو شیعرانەی لەبەر کردووەو دەتوانێ بەبێ هەبوونی دیوانەکانیشیان شیعرەکان بخوێنێتەوە بە تایبەت شیعری وه‌فایی‌و مەحوی. باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات به‌بێ جیاوازی
له مانگی ره‌مه‌زاندا هۆنراوه بۆ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان ده‌خوێنێته‌وه چونکە “خۆم به موڵكی سه‌رجه‌م میدیاکان ده‌زانم و تایبه‌ت نیم به كه‌ناڵێكی دیاریكراو”. گۆنا وادەڵێت. گۆنا بێجگە له هۆنراوه خوێندنه‌وه، ڕۆژانه كاری خوێندنه‌وه‌ی ریكالمی بازرگان‌یش ده‌كات بۆ چه‌ند کۆمپانیا و شوێنێك. ئه‌و ده‌ڵێت“ :پێشتر شانزه ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاری میدیاییم ده‌كرد له تهلەفزیۆنو ڕادیۆی یه‌كگرتوو، لەوێ چه‌ندین به‌رنامه‌ی ئه‌ده‌بیم هه‌بووه، بەاڵم ئێستا وازم هێناوه”. “بۆ هۆنراوە خوێندنەوە به‌رده‌وام ده‌بم ،ڕۆژانه زیاد له كه‌سێك داوام لێده‌كه‌ن هۆنراوەیان بۆ بخوێنمەوە، به‌اڵم من ته‌نیا له سۆشیال میدیادا باڵوم كردوونه‌ته‌وه”.
* James Crawford 2008 The Authority of the Kurdistan Regional Government over Oil and Gas under the Constitution of Iraq
توڕەترین گەالنی دوونیا
ملیۆن
سوودی قەرزەکانی عێراق بە گوێرەی بودجەی 2019
ئەرمینیا
سودەکانی قەرزی بانکی نێودەوڵەتی
سودەکانی قەرزی بانکی دراوی نێودەوڵەتی
سودەکانی گەرەنتی هەناردەکردنەوە
سودەکانی قەرزی واڵتی JICA
سودەکانی قەرزی کۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی
سودەکانی قەرزی واڵتی چین
سودی بانکە ئیسالمییەکان بۆ گەشەپێدان
سودەکانی قەرزی واڵتی سوید
سودەکانی قەرزی واڵتی ئەڵمانیا
سودەکانی قەرزی واڵتی ئەمریکا
سودەکانی قەرزی واڵتی بەریتانیا
ئەو گەالنەی زیاترین نوێژ دەکەن بە گوێرەی ئاماری دەزگای Pew
ئەندەنوسیا
واڵتانی عەرەبی بەم شێوەیە
پاراگوای هیند
عێراق -مەغریب -جەزائیر
پاکستان ئۆغەندا ئەسیوبیا بەرازیل
ئێران فەڵەستین مەغریب
هەستتبە دڵخۆشی کرد دوێنێ؟ هەستت بە توڕەییکرد دوێنێ؟
نێجیریا چاد لیبیای
سودەکانی قەرزی واڵتی ژاپۆن
ئێران
عێراق
پرسیارەکان
تورکیا
سودەکانی قەرزی واڵتی ئیتاڵیا
نەیجیریا
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی دەزگای Gallupعێراقییەکان دووهەم توڕەترین گەلی دنیان
میسر -ئەردەن -تونس
پاکستان
لەم لێکۆڵینەوە و ڕاپرسییەی دەزگای گلوپ دا زیاتر لە 100هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهاندا بەشداریان تێداکردووە
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
وو� د ی��د و �� ب ۆ� چ�� ن
19
فهیسبووکتۆڕێکیکۆمهاڵیهتییانزهلکاوێکیسیاسی؟
نەوزاد جەمال
لێره‌دا باسی باشه‌و خراپی فه‌یسبووک ناکه‌م .چونکه ،ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر به‌کاربه‌ر خۆی که به‌کام مهبهستو ئامانج و چۆن به‌کاریده‌هێنێت .مه‌به‌سته‌که‌م زیاتر ده‌رخستنی ناڕاستی ئه‌و بۆچوونه سادهباوهیه؛ تۆڕی فه‌یسبوک ته‌نها پانتاییه‌کی کۆمه‌اڵیه‌تییه .به‌اڵم، وه‌کچۆن فه‌یسبووک و تۆڕهکانیتر که‌متر له کوچه‌و کۆاڵنه‌کان بۆ به‌کاربه‌ر ئاسایشتر نییه ،ئاوه‌هاش چیتر فه‌یسبوک تۆڕێکی کۆمه‌اڵیه‌تی ئاسایی باو نییه. هێشتا الی زۆرێک واباوه؛ مادام به‌رهه‌مێکی نوێ ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتووی سه‌رده‌مه ،ئیتر به‌هه‌ر جۆرێک بێت ،به‌کارهێنانی تۆڕه‌کان باشن. واته ،به‌بێ ره‌چاوکردنی پێوه‌ری :ته‌مه‌ن، هۆشیاری و رێسایه‌ک .به‌اڵم ،دواجار نه‌وه‌یه‌ک سه‌ریهه‌ڵدا که نه‌وه‌ی شاشه‌کان ()Screenagerه .دایکوباوکان
له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان منداڵیه‌کی هه‌ژارو ساده‌یان هه‌بووه ،دڵخۆشن به‌وه‌ی منداڵه‌که‌یان له‌خۆیان زیره‌کترو وریاترن له‌به‌کارهێنانی ئایپادو مۆبایلی زیره‌کدا! کاره‌ساتتر له‌وه ،دایک‌وباوک به‌هۆی سه‌رقاڵی ،یان نه‌بوونی توانای په‌روه‌رده‌یی ،پێیانخۆشه منداڵه‌که‌یان به‌و ئامێر‌و به‌رنامه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌وه خه‌ریکبن .واده‌زانن ،ئه‌گه‌ر رۆڵه‌که‌یان نه‌چێته کۆاڵن ،له‌ژووره‌که‌یدا سه‌المه‌ته! به‌اڵم ،بێ‌ئاگان له‌وه‌ی به‌و ئامێره‌ی به‌رده‌ستی منداڵه‌کانیان ،جیهانێکیتر خۆی خزاندۆته ژوری منداڵه‌که‌یه‌وه. مه‌ترسی چوونهنێوتۆڕهکان ئه‌گه‌ر زیاترنه‌بێت ،ئه‌وا هاوتای شوێنهخراپ و کۆاڵن و گه‌ره‌که بهدناوهکانه! ئه‌مه جگه‌له لێکه‌وته ته‌ندروستی و کاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێندن هه‌یه. چه‌ندان منداڵ و هه‌رزه که کوروکچی خێزانی ئاسایی و ساده‌ن لهئهوروپاو ئینته‌رنێته‌وه، به‌ڕێی جیهاندا، بوونهجهنگاوهری و فریودراون گروپه‌کانی وه‌ک داعش و مافیاکان. جگه‌له‌وه ،چه‌ندان بازرگان و گه‌نجی ئاسایی له‌هه‌رێمدا ،له‌و سااڵنه‌دا که‌تازه دیارده‌ی فه‌یسبووک باڵوبووه‌وه ،بوونه قوربانی حه‌زو مهیلهسێکسیهکانیان، له‌ترسی ئابڕووچوون “بالکهمێڵ”- پاره‌یان لێکێشرایهوه .ماڵ بڕدراوه، ئۆتۆمبیل و ئامێریان دزراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌کانیان له‌فه‌یسبووکدا به‌بژارده‌ی ‘چێکئین’ زانیاریان داوه که له‌ماڵ نین! زانیاری که‌سی و خێزانی به‌کاربه‌ر ،که‌وتۆته به‌رده‌ستی که‌سی سێهه‌م و کێشه‌ی خێزانی لێکه‌وتۆته‌وه. چه‌ندان چیرۆکی ناپاکی هاوسه‌ریی و شتی‌تریش .به‌اڵم ،پێچه‌وانه‌که‌ش هه‌یه ،پۆلیس له‌ڕێی لیکۆڵینه‌وه‌ی فه‌یسبووکه‌وه ،تاوانباری دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌مه هه‌مووی بهالیهک ،له‌م یهکدووسااڵنهدا ،فه‌یسبووک بووه کایه‌کی له‌باری گوتاری پۆپۆلیستی، ئایدۆلۆجی ،ئایینی که کاریان له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی راجیاوازهکان کرد .گه‌له‌کۆمه
لهنووسهرێ یان رهخنهگرو رکابه‌رێکی سیاسی ،حزبی یان رووناکبیریی و دواجار ریپۆرتکردنی الی کۆمپانیای فه‌یسبوک ،سزای را‌گرتن و سڕکردنی ههژمارهکەی به‌ناوی سوکایه‌تی به‌پیرۆزی و هتد ...وه کراوه .یان هێرش و پهالمارو جنێودان ،هاککردنی ئه‌کاونت و دزین و شه‌یرکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خانمان هتد ....ئه‌مانه ،ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانکارییه خێرا‌و زه‌قه‌یه که به‌سه‌ر تۆڕهکۆمهاڵیهتییهکاندا هاتووه. فه‌یسوک بوارێکی ئاسانبهدهستی ساخکردنه‌وه‌ی کااڵی ئایدیۆلۆجی و سیاسی و ئابوری و ئایینییه .ئیتر، ئه‌و سیما کۆمهاڵیهتیهی که له‌پێناویدا دروستبوو ،له‌ده‌ستدا .ئیتر ،گوتار‌و زمانی زبر‌و وته‌ی سیاسی و ئایینی توند‌و هێرشکارانهو روشاندن له‌وێدا جێکه‌وت. سه‌رکرده‌و سیاسی ،بانگه‌وازچی و بازرگانه‌کانیش ،ته‌نانه ئه‌وانه‌ی پاره سپیدهکهینهوه تۆڕه‌کان ده‌قۆزنه‌وه. “په‌رله‌مانێکی کوردستانیش له فه‌یسبوکیی” سازبوو که به‌شێکی به‌رچاوی په‌رله‌مانتاره‌کان بۆ نمایش و نواندنی چاالکی و هه‌ڵوێسته‌کانیان قۆستیانه‌وه .لێره‌وه ،فه‌یسبوک جێگه‌ی رۆژنامه‌ی زه‌ردو پروپاگه‌نده‌و درۆدهلهسهو تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن و ناوزراندن و ته‌شه‌ری گرته‌وه! ئیتر ،بووه جێگه‌ی سه‌رنج و کهڵکهکهڵهی سیاسیه‌کان که‌سه‌ره‌تا ئه‌م پانتاییه‌یان بهههندوهرنهگرتبوو و بهمۆڵگهیهکی کۆمه‌اڵیه‌تی گه‌نجانه‌یان سیحره‌که‌یان دواجار، ده‌زانی. دۆزییه‌وه :ئاراسته‌کردنی راوبۆچوونی گشتی .له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وێدا به‌رده‌ست و ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌رای گشتی ئاسانتره. به‌تایبه‌ت ،ژێرخانی سیاسی و بنکه‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌شه‌قامدا بهرهوههڵوهرین چووه ،فه‌یسبووک ئهلتهرناتیڤهکهیه. مزگه‌وتی له‌وێی ته‌نانه‌ت، فه‌یسبووکی ،دیوه‌خان و خێڵه‌کانیش، هاتنهنێوییهوه .بۆیه ،میکانیزمه باوه‌کانی کارتێکردن له‌رای گشتی
به‌هۆیه‌وه ته‌واو گۆڕاوه .ئه‌و هێزانه‌شی له‌م دووساڵه‌ی دواییدا دروستبوون، شێلگیرانه‌و سیستیماتیکتر به‌گوتارێکی پۆپولیستی و دروشمائامێزو توندوزبر که‌زۆرترین الیک و سهرنجدهبات، هاتنهمهیدانهکهوه. ئێسته فه‌یسبووک نه‌ک هه‌ر بازاڕگه‌ی کااڵکانه ،به‌ڵکو مه‌یدانی ساخکردنه‌وه‌ی بیروبۆچوون ،راو و دروشم و ئه‌ستێره‌کانه .تێکڕای ئه‌وانه‌ی له‌خه‌می دروستکردنی ئیگۆو مه‌زنێتی و خۆ بهئهستێرهکردندان ،جا له سیاسی ،پیاوی ئاینی ،نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندو بازرگارنهوه تا مافیاکان چاویان بڕیووته فه‌یسبوک .له‌باره بۆ پروپاگه‌نده ،ئابڕوبردنی نه‌یارو ئه‌تکردن به‌میکانیزمی جیاواز‌و چێواشهکردنی به‌کاربه‌ران .سه‌کۆی باسوخواسی هه‌رزان ،وتاردان و هه‌ڵوێستنواندن که لهچهقهخانهیهک ده‌چێت بۆ نمایشکاری ده‌مامکدار. کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر دروستکردنی رای گشتی ،به‌تایبه‌ت له‌ده‌نگدان و راپرسیدا ئامرازێکه بۆ شۆردنه‌وه‌ی بیروڕای خه‌ڵک که سیاسه‌تبازه‌کان وردتر درکیان پێکردووه .ئه‌گه‌ر خۆشیان باشنهزانن به‌کاربهێنن، کۆمه‌ڵێ بندیواریان به‌کرێگرتووه تا جه‌نگی به‌وه‌کاله‌تیان بۆ بکه‌ن. له کوردستاندا تۆڕه‌کان بوونه‌ته بانکی یه‌ده‌گی ناکۆکی ،به‌تایبه‌ت پهیجهسێبهرهکان له‌الیه‌ن که‌سان و به‌رپرسی ده‌ستڕۆیشتووه پشتیوانی ده‌کرێن به‌ئامانجی لێدان و داشۆرینی رکابه‌ره‌کانیان .به‌شێکی ئه‌و لێدانه‌ش له‌رێی په‌یجی سێبه‌رو نادیار‌و بێناسنامه، یان ناسنامه‌ی ساختهوهن .جه‌نگێکی میدیایی به سوپایه‌کی دیجیتاڵ به‌رپاده‌که‌ن (ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تانی وه‌ک ئێران ،ئیسرائیل و ئه‌مریکاو هتد خاوه‌نی له‌شکرێکی میدیاین که‌هه‌ر به‌پڕوپاگه‌نده ناوه‌ستنه‌وه ،جگه‌له له‌به‌رهه‌ڵستی ،به‌رگری لهئاسایسیش دیجیتاڵی واڵتهکهیانکردووه).
ده‌کرێت فه‌یسبووک (ئینته‌رنێت به‌گشتی) هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌ک بێت له‌سه‌ر دیموکراسی له‌م ده‌یه‌یه‌دا. بۆنموونه ،ساخته‌کردنی ئامار‌و بردنی داتای 50ملیۆن که‌س له‌هه‌ڵبژاردنی ‘تره‌مپ’دا .پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه :چۆن فه‌یسبوک مه‌ترسییه له‌سه‌ر دیموکراسی، وه‌ک ‘کارۆڵ کادواالدر’ شرۆڤه‌کار ده‌ڵێت .فریودان ،بهالدارێبردنی راستییه‌کان، شۆردنه‌وه‌ی مێشکی خه‌ڵک به‌هه‌واڵی تۆقێنهرو ترساندن ،دروستکردنی نه‌یارو دوژمنی ئه‌ندێشه‌یی ،ئه‌مانه ئاسانتر له‌فه‌یسبوکدا کارایه .ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ک )Ebbw (Vale به‌ناوی له‌سه‌روبه‌ندی ده‌نگداندا بریکزیتدا به‌نموونه ده‌هێنێته‌وه که راپرسی له‌باره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌یه‌کێتی ئه‌ورپا کراوه .ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ،ئه‌و شارهبچووکه ،سه‌قامگیرو بێکشهیه له‌سه‌دا ٪62ده‌نگی به‌به‌ڵێ دا .له‌کاتێکدا له‌الیه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه ،کۆمه‌کی دارایی به‌بری 33 ملیۆن پاوه‌ن بۆ کۆلێج ،هۆڵی وه‌رزشی نوێ به‌گوژمه‌ی 350ملیۆن و رێگه‌ی هێڵی ئاسن 77ملیۆن تێچووی بووه! ئه‌ی ،باشه بۆ ده‌یانه‌وێ له‌ئه‌وروپا بڕۆنهدهر که جگه له ژنێکی پۆڵه‌ندی ،بیانی تێدانییه؟ له‌کاتێکدا ده‌نگده‌ران ،وتوویانه ده‌مانه‌وێ کۆنترۆڵی واڵته‌که‌مان لهبیانیهکان به‌ده‌ستبهێنینه‌وه! ئه‌م بۆچوونه لهکوێوهسهرچاوهیگرتووهو چۆن په‌ره‌ی سه‌ند؟ پڕوپاگه‌نده‌ی راستڕه‌وه‌کان ترسودڵهراوکێی لهتۆڕهکانهوه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که تورکیا دێته‌ناو یه‌کێتی ئه‌ورپاوه سازکرد .به‌لۆجیکی ساخته ،خه‌ڵکیان فریودا که ده‌نگ به‌به‌ڵی بده‌ن .به‌اڵم ،به‌پێدانی زانیاری ناڕاست و چه‌وت ،مێشکی ده‌نگده‌رانیان ئاڕاسته‌کرد .هه‌ڵبژاردنه‌که ئۆنالین کراوه ،ئینجا له‌سه‌ر سندوقه‌کان بووه راستی! هه‌روه‌کچۆن له‌سه‌ده‌ی 19 دا کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردن ،کۆاڵن و شه‌قامه‌کان ده‌گه‌ڕان و یه‌که به‌یه‌کی
خه‌ڵکیان ده‌دوان و به‌پاره ده‌نگیان ده‌کڕی .ئاوه‌هاش نزیکه‌ی ملیۆنێ پاوه‌ن له‌په‌یجه‌کان دراوه به‌هه‌ڵمه‌ت و بانگه‌شه‌ی دروشمی وه‌ک تورکیا به 76ملیۆنه‌وه دێتهئهورپاوهو دهبنهبار به‌سه‌رمانه‌وه! واڵت پڕده‌بێ له‌ئاشوب و جه‌نگی ئاینی و تاوانکاری و هتد ...له‌و چیرۆکانه‌ی که ده‌نگده‌ر ده‌ترسێنێت. که‌واته ،ده‌نگده‌رانی بریکزت به فه‌یسبووک بۆ ‘به‌ڵێ’ ئاراسته‌کران .بۆیه، به‌رای ئه‌و خانمه فه‌یسبووک کۆتاهێنانه به‌دیموکراسی و هه‌ڵبژاردنێکی دروست هه‌روه‌ک لهچێواشهکاری. دوور فه‌یسبووک، هاودامهزرێنهرێکی دانه به‌وه‌دا ده‌نێت که ‘مارک زوکه‌ربێرگ’ (خاوه‌نی فه‌یسبوک) خولیای سازکردنی ئیمپراتۆریه‌تێکی پاوانکارانهی هه‌یه‌و هه‌میشه له‌خولیای بره‌ودان و پهلهاوێژتندایه .دواجار ئاسایش و هاواڵتیبوون ده‌کاته قوربانی زۆری کلیکه‌کان .چونکه ،زوکه‌ربێرگ خۆی به‌خودای تۆڕهکۆمهاڵیهتیهکانی ده‌زانێت. ده‌کرێت بڵێین ،له‌دیموکراسی هه‌ڵبژاردندا ئازادی ده‌ربڕین و ده‌نگدان، به‌بێ هۆشیاری و زانیاری دروست مه‌ترسیداره .که تۆره‌کان ده‌بنه زه‌لکاوی درۆ‌و ره‌شکردنی واقیع و هه‌ڵبه‌ستنی هه‌واڵ به‌ناوی هه‌قیقه‌ت، نیشتمان ،ئاسایش و ژیانی مرۆڤه‌وه، ئیتر سه‌دان بریکزیتی لێده‌که‌وێته‌وه! ئه‌گه‌رچی ،پێویسته رێکاری یاسایی و به‌دواچوون و لێپرسینه‌وه‌ش هه‌بێ ،به‌اڵم گرفته‌که له‌وه‌دایه به‌هێزی سۆشیال میدیایه‌کی وه‌ک فه‌یسبووک ،بۆ هێزی کۆنترۆڵنه‌کردن و چاودێرینه‌کردنی راسته‌وخۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه .چونکه ،جڵه‌وی له‌ده‌ستی کۆمپانیای فهیسبووکدایهو به‌شێکیشی به‌نده به‌ئازادی به‌کاربه‌ره‌وه .به‌اڵم، خراپ به‌کارهێنانی ئازادی ده‌ربڕینه که ناکۆکه له‌گه‌ڵ یاساکانی پاراستنی شکۆو که‌سێتی و تایبه‌تمه‌ندێتی ژیانی که‌سانیتردا.
ئاستەكانیبەڕەمزبوونیسەرۆكوسەرۆكایەتیهەرێم
ئەبوبەكر عەلی بەشی دووەم بەبڕوای ئێمە رۆڵی رەمزیانەی سەرۆك و سەرۆكایەتی هەرێم زۆر گرنگترە لەو رۆڵەی وەك بەشێ لە دەسەاڵتی جێبەجێكردن دەكەوێتە ئەستۆی و دەیگێڕێت .بەو ئەندازەی لەڕووی رەمزیشەوە بەرەوپێشچوون رووبدات ،رەنگدانەوەی بەسەر رۆڵی سیاسی‌و ئیداریەكەی سەرۆك و سەرۆكایەتیدا دەبێت ،وە رۆڵی ئەم دامەزراوەیە لە باشتركردنی بارودۆخەكەو دووبارە بیناكردنەوەی كۆی سیستمەكە با لە ئاستێكیشدا بێت دەبێت .بۆیەش دەڵێم لە ئاستێكدا، چونكە دەستەبژێری حیزبیی و سیاسی حوكمڕان كێشەی راستەقینەی لەگەڵ پێویستیەكانی دووبارە بیناكردنەوەی خودی سیاسی و كولتوری و حیزبی و سیستمدا هەیەو دەبێت بە كردەوە پێچەوانەكەی بسەلمێنێ و چی دی دروشم لەم بوارەدا (مصداقیەت) و متمانە دروست ناكات. كە دەشڵێین رۆڵی رەمزیانەی
دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم لە رۆڵە مەیدانیەكەی لەپێشترو خوازراوترە، هەروا بێ بناغە ئەم قسەیە فڕێ نادەین. چونكە بوونێكە پەیوەندی بە فەلسەفەو پاساوی بوونی دامەزراوەكەوە هەیە، ئەم دامەزراوەو سەرۆكی هەرێم لەڕوویەكی گرنگیدا ئاماژەیەكی گشتیە بە سەروەری ،لە چوارچێوەی دۆخی نادەوڵەتدا .لەڕوویەكی ترەوە ئەگەر سەرۆك كێشەی بەڕەمزبوونی نەمێنێ، واتە بە كردەوە رەمزی یەكێتی گەل و خاكی هەرێمی كوردستان بێت ،نەك تەنها لەڕووی یاسایی رووتەوە ،كە هەر وابووە ،بەڵكو لەڕووی سایكۆلۆژی و رەزامەندی گشتی و سیاسیشەوە، ئاماژەیە بە زاڵبوون بەسەر بەشێ لە كۆسپە گەورەكانی ئێستای ناسیونالیزم و ئەزموونی سیاسیی باشووری كوردستاندا ،كە خۆی لە دابەشبوونی خاك‌و زۆن‌و ناوچەو نفوزی حیزبیی و نادامەزراوەیی هێزە چەكدارو ئاسایشیەكاندا دەبینێتەوە. چونكە كۆسپەكانی بەردەم دووبارە بیناكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم‌و بە كردەوە بە گشتیكردنی رەمزی سەرۆك و سەرۆكایەتی لەو خااڵنەی پێشوو هەندێ پرسدا بەرجەستە دەبن، لەوانەش: كۆتاییهێنان بە پاشماوەكانیدابەشبوونی هەرێم‌و مانەوەی زۆنی نیمچە پاوانكراوی دەسەاڵتی حیزبیی. بوونی لەشكری حیزبیی و بەحیزبی مانەوەی بە كردەوەی هێزی پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ‌و دەزگا هەواڵگرییەكان. بە واتایەكی تر ئێمە بۆ ئەوەی كێشەی رەمزبوونی سەرۆك و سەرۆكایەتی هەرێم و جوان ئەنجامدانی رۆڵەكەی چارەسەر بكەین ،دەبێت پێش هەر شتێك كێشەی نەبوونی هەرێمێكی
یەكگرتوو چارەسەر بكەین ،كە تیایدا ملمالنێ و كینەی مێژوویی ،باری دەروونی و بەرژەوەندی مادی و سیاسی تێدا تێكەڵ بووە!!. چونكە هەروەك دەزانین ،كێشەیەكی راستەقینەی سەرۆكی هەرێم لە قۆناغی پێشوودا ،ئەوەبوو ،كە لە نیوەی كوردستاندا ،مۆڵەتپێدانی حیزبی نەبێت قسە رۆیشتوو بڕیار پیادەكراو نەبووە .ئەوەش سەبارەت بە ناوخۆ‌و لە دەرەوەی یاسا‌و بە كردەوە سەرۆكی هەرێمی كردبوو بە سەرۆكی دەڤەرو تێكەڵیكردبوو لەگەڵ بااڵدەستیو قسە رۆیشتوویی زۆنی حیزبیی! .هەر ئەوەو هۆكارە مێژووییەكانیش وایكرد راپێچی ناو كورەی تاوسەندووی ملمالنێ حیزبییەكان بكرێت و ببێت بە بەشێكی جیانەكراوە لێی .كە دۆخەكەی هێندەی تر ئاڵۆز‌و رۆڵی دامەزراوەكەشی لە چارەسەركردنی كێشەكاندا الوازتر كرد .چونكە خۆی بوو بە بابەتێكی گرنگی كێشەو ملمالنێ سیاسیەكان! بەوەش هەرێمی كوردستان دووچاری بە بنبەستگەیشتنێكی سیاسی ترسناك‌و راستەقینە هاتو دەركەوتەكانیشی زیانی گەورەی لە ناسیونالیزمی كوردی لە باشووری كوردستان و پرۆسە سیاسیەكەی گەیاند. لێرەشەوە سەرۆكی نوێ دەبێت خەمێكی گەورەی كاركردن بێت لەسەر راستكردنەوەی وێنای شێواوی هەرێم‌و تێكەڵبوونی بە دەڤەر .پرۆژەو دیدی هەبێت بۆ چۆنیەتی هەنگاونان بەرەو كۆتایی هیچ نان بە فرە لەشكری وەك ژێرخان و ئامرازی ئەو فرە دەسەاڵتییەی لە كوردستاندا هەیە ،لە واقیعێكی فرە دەسەاڵتیشدا ناتوانین باس لە ناسیونالیزم‌و دام‌و دەزگاو دەسەاڵتێكی مۆدێرن بكەین ،بە حوكمی ئەوەی پەیوەندی بە بوون‌و نەبوونی
یاسا‌و دامەزراوەی نوێ‌و پێویستیەكانی پێكهێنانی هەستو ناسنامەی هاوبەشی نەتەوەیی‌و سیاسیەوە هەیە .چونكە هەتا پاشماوەكانی شەڕی ناوخۆ‌و دابەشبوونی جوگرافیا‌و خاك‌و هێزی چەكدارو ئابوری‌و پەیوەندییەكان بمێنێ ،قورسە كوردستانی باشوور ببێتە خاوەن ستراتیژی تایبەت بە خۆی‌و دامودەزگاكان و لەوانەش سەرۆكایەتی هەرێم توانای جوان راپەڕاندنی ئەركەكانیان هەبێت. بۆیە پێویستە ئەم پرسە خەمی خەمەكانی سەرۆكی هەرێمی نوێ پێكبهێنێت .هەر بەرەوپێشچوونێكیش لەم روەوە ،دەبێتە دەستكەوتێكی مێژوویی نوێ .لەپاڵ ئەو دوو بەربەستەو بێ متمانەیی قوڵی نێوان بەشێ لە هێزەكانو ئەو جەمسەرگیرییە توندەی لە ڕابردوودا هاتبووە كایەوە ،هەندێ كێشەو ئیشكالیەتیش لە پەیوەست بە رەمزبوونو بە دامەزراوەیی كردنی دەزگای سەرۆكایەتی هەرێم لە ئارادان، لەوانەش :بێالیەن نەبوونی حیزبیی، كە لە رابردوودا پرسیاری خستە سەر رۆڵی ناوبژیوانانەی سەرۆك .بە حوكمی ئەوەی رۆڵی سەرۆك بە تایبەتی لە سستمی پەرلەمانیدا ،كە لە هەرێم هەرچۆنێك بێت سیستم بەو جۆرە پێناسە دەكرێت ،رۆڵی ناوبژیوانانەیو بێالیەنی سەرۆك و سەرۆكایەتی دەخوازێت. هەروەك لە بابەتەكەی ()2007 یشدا ئاماژەم پێكردووە ،هەندێ واڵت ئەم پرسەیان بەوە چارەسەر كردووە ،مەرجیان داناوە سەرۆك لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا دەستبەرداری ئینتما حیزبییەكەی بێت .بۆئەوەی بتوانێ سەرۆكی هەمووان بێت‌و دیدی پیاوی دەوڵەتی بۆ شیكردنەوەو چارەسەركردنی كێشەكانو ملمالنێی
هێزە سیاسیەكان‌و بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكان هەبێت .لەگەڵ گرنگی ئەم مەرجە كوردستان لە ئێستادا بوونی نیە .ئەگەر هەندێ واڵتی تر حیزبی بوونی سەرۆكیان لەڕێی دەستورو بوونی دامەزراوەی بەهێزی حوكمڕانی‌و چاودێری‌و دەسەاڵتێكی داوەری بێ الیەنەوە چارەسەر كردبێت، لێرەدا ئەوەش بوونی نیە ،لەكاتێكدا دابەشبوون‌و كێشەو ملمالنێكان الی ئێمە زۆرتر‌و تەقلیدیترن .وە پێویستیی بە بێالیەنیو رۆڵی ناوبژیوانی سەرۆك‌و سەرۆكایەتی هەرێم ،زۆرتر‌و گەورەترە. بەاڵم سێ مەسەلە هەن دەتوانن لە دەركەوتەی خراپی ئەم واقیعە كەم بكەنەوە: .1بەدامەزراوەیی كردنی سەرۆكایەتی هەرێم‌و خودی كردنی دامەزراوەكە بە رەمزو دەزگایەكی نیشتمانی ،لەڕێی بەركاركردنی یاساكان‌و هەمەڕەنگكردنی جەستە ئیداری‌و ستافە پێكهێنەرەكەیو كردنەوەی نوسینگە لە هەندێ لە پارێزگاكان‌و ...هتد . لە سایەی بوونی هەستیاری مێژوویی‌و حیزبیی جۆراوجۆردا ،هەنگاونان بەرەو بە دامەزراوەیكردنی سەرۆكایەتی هەرێم خزمەتێكی گەورە بە دۆخەكە دەكات. هەر لەم چوارچێوەشدا گرنگە هەروەك كاتی خۆشی ئاماژەمان پێكردووە: سەرۆكایەتی هەرێم كۆشكیتایبەت بە خۆی لە پایتەختدا هەبێت. پێكهاتە حیزبی و دینی‌و نەتەوەیی‌و مەزهەبیەكان ئامادەگیان تیایدا هەبێت. گاردی چەسپاوی پاسەوانییسەرۆكایەتی هەرێم بنیات بنرێ، وەك بەشێ لە پێویستیەكانی بەدامەزراوەیكردن .بۆ ئەوەی ستافی ئیداری ،كۆشك‌و شوێنی كاركردن، گاردی پاسەوانی ،هی سەرۆكی هەرێم
نەبن ،بە گۆڕینی ئەو بگۆڕێت و بەوەش كەڵەكەبوون لە مێژووی ئەم دامەزراوە روونەدات و لۆژیكی دامەزراوەی نوێی تێدانەبێو پرسەكە بەدەوری كارەكتەرە سیاسیەكاندا بێ‌و بچێ ،بەڵكو هی سەرۆكایەتی هەرێمن. دروستكردنی مۆزەخانەی تایبەتیسەر بە سەرۆكایەتی. دامەزراندنی هەندێ دامەزراوە لەبواری هەندێ لەو مەسەالنەی پەیوەستن بە مێژووی ناسیونالیزمی كوردی و هەست و ناسنامەی هاوبەشەوە، لەوێنەی كاركردنی نیشتمانیانە لەسەر پرسی ئەنفال ،كیمیاباران ،راگوێزان، پاكتاوی ناسنامەیی و ...هتد . .2كاركردن بۆ كەمكردنەوەی گرژی نێوان هێزە سیاسیەكان‌و رێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی جەمسەرگیریی توند‌و بەدیهێنانی ئاستێ لە تەبایی و تەوافوقی سیاسی. .3كەسێتی سەرۆكی هەرێم‌و رۆحیەتو جۆری بیركردنەوەی ،كە لە سایەی نادامەزراوەیی دۆخەكەدا النی كەم لە هەندێ روەوە رۆڵ ببینێت . .4چاودێرییەكی نیشتمانیانەی پەرلەمان‌و پڕكردنەوەی بۆشاییە سیاسییەكان‌و فشار دروستكردن بە ئاقاری سنورداركردن‌و بەرەو كۆتایی بردنی دابەشبوونەكان. لە هەموو حاڵەتێكدا گرنگە سەرۆكی هەرێمی نوێ لەو راستیە هۆشیار بێت ،كە مەسەلەی رۆڵی ناوبژیوانی‌و سەرو حیزبی بوونی سەرۆك‌و دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم زۆر شێواوە .پێویستی بە راستكردنەوەو روونكردنەوەی زۆر هەیە ،بەشی زۆری ئەو راستكردنەوەش بە كردار دەكرێت، كە گوتاری سیاسی تەبا لەگەڵ ئەركەكانیش خۆی لە خۆیدا دەبێتە فۆرمێكی تری كردەی سیاسی.
وو� د ی��دو�� ب ۆ� چ�� ن
18
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
پارە و سیاسەت
هێز سەرچاوەی بەدەستهێنانی دەسەاڵتە!
مەریوان عەلی
رایەك هەیە پێیوایە كاتێك پارە وەك یەكێك لە شفرە بەهێزەكان ،شوێنپێی خۆی لە دنیای سیاسەتدا دەكاتەوە ئیدی سیاسەت لەوە دەكەوێت ببێتە كەرەستەی دەستەبەركردنی چاكەی گشتی ،ئەم دیدە لە هەر شوێنێكی دونیادا بێت دیدێكی تەواو راستە ،چونكە لە رێگەی پارەوە دەشێت بەشێك لە پرنسیپ و بەها سیاسیەكان وەك خۆیان نەمێننەوە ،هەر ئەم بۆچونەیە هاندەری ئەوەیە بەردەوام بەچاوی رەخنەگرانەوە بە مەنهەج و فكر و زانستی سیاسی‌دا بچینەوە ،بەخاتری ئەوەی بزاندرێت چ شتێك كاریگەری لەسەر پرۆسەی سیاسی بەجێدەهێڵێت ،ئەمەش دەخوازێت هەرچی بەڵگەنەویست و پوزەشن و سیستەمە سیاسیەكانە شەنوكەوبكرێن. لەناو ئەو فاكتەرانەی كاریگەری بەسەر جموجوڵە سیاسیەكانەوە بەجێدەهێڵێت هێزی پارەیە ،رۆژنامەنوسی ئەمەریكی سیودور هوایت ئاماژەی بەو حاڵەتە داوە ئەو دەنوسێت :ئەو زریانە پارەیەی كە گۆرەپانی سیاسەتی ئەمەریكی داپۆشیوە بوەتە هۆی پیسكردنی دیموكراسیەت. بێگومان هونەری كۆكردنەوەی سامان و هونەری ئیدارەدانی كۆمەڵگا دوو دنیای تەواو جیاوازن. لە كتێبی باوكی دەوڵەمەند و باوكی هەژاری روبرت تی .كیوساكیدا هاتوە (لە رێگەی كتێب خوێندنەوەوە زانیاریەكانت فراوان دەبێت ،بەاڵم نا‌توانیت لە رێگەی كتێبەوە فێری لێخورینی پاسكیل بیت ).كتێبەكە لە زۆر شوێندا ئاماژە بەوە دەكات دەوڵەمەندبوون رێگەی تایبەت و هونەر و لێزانین و ئیرادەیە، كەسی دەوڵەمەند خاوەن ئەقڵ و بیركردنەوەی تایبەت بە خۆی هەیە، ڕەنگە خوێندنی ئەكادیمی بتوانێت ئیشێكی باشت بۆ مسۆگەربكات، بەاڵم ناتوانێت دەوڵەمەندت بكات، دەوڵەمەندبون هێزو توانا‌و ئیرادەیە، ئەم سەرنجە راماندەكێشێتە نێو ئەو ملمالنێیانەی جەمسەرەكانیان بریتیە لە پارەو دەسەاڵت ،پرسیارەكەش ئەوەیە داخۆ پارە دەبێتە شارێگای گەیشتن بە دەسەاڵت ،یان دەسەاڵت سەربە فەلەكێكی ترەو لە قواڵیی پرۆسێسی كایەی سیاسەتەوە سەرچاوەدەگرێت؟ كەمێك دوور لە پێناسی باو بۆ سیاسەت ،دەتوانین بڵێین سیاسەت كۆمەڵێك پرنسیپ و پرۆسێسی ئاڵۆزە كە رۆڵی سەرەكی دەگێڕێت لە خوڵقاندنی هێز لەنێو سێكتەرو دامەزراوە جیاوازەكانی نێو كۆمەڵگا ،هێزگەلێك لە زۆر شوێنی جیاوازەوە سەرچاوەدەگرێت، كە مەرج نییە هەموویان سەربە دەسەاڵتبن ،لێرەدا دەبێت ئاماژە بەو هەڵە باوە بدەین كە سیاسەت كورت دەكاتەوە بۆ پەیوەندی نێوان دەسەاڵت و هاواڵتی ،یاخود سیاسەت دەبەستێتەوە بە كۆمەڵێك دیفاكتو و هاوكێشەی دەسەاڵتەوە ،دیدە دروستەكە ئەوەیە كە سیاسەت چاالكیەكی مرۆییە چەقی مەسەلەكان تێیدا (مرۆڤە)، هەڵبەت یەكێك لەو توخمانەی بەشداری كارا دەكات لە ئیدارەدانی سیاسەتدا پارەیە ،ئەم توخمە زۆر كەس پێیوایە لەنێو كایەی سیاسەت و دروستكردنی بڕیار‌و هەر هەڵمەتێكی سەربازی و جوڵەی ئابوری و كۆمەاڵیەتیدا رۆڵی یەكالیكەرەوە دەگێرێت ،روجی بیرفیت لە زاری سەرمایەدارێكی ئەمەریكی سەردەمی جەنگی سارد دەنوسێت ،ئێمە شەڕكردنمان دژ بە كۆمونیستەكان، نابێت تەنها بەقسەكردن بێت ،بەڵكو دەبێت بەپارە ئەنجامی بدەین ،لە راستیدا پارە توخمێكە كەلە رێگەیەوە ئەڵقەیەك لە ئەڵقە گرنگەكانی سیاسەت پێكەوە گرێدەدات ،بەاڵم كارەساتە بە هێزی پارە جۆرێك لە سیاسەتی ئاراستەكراو بینابكرێت ،بێگومان بەمەبەستی كۆنتروڵكردنی كۆمەڵگا. ئەوەی وەك بەڵگەنەویست دەمێنێتەوە بریتیە لەوەی ،سیاسەت بە مانای چاكەی گشتی و پاراستن و رێكخستنی
كۆمەڵگا ،راهێنانی تاك و جڤات و كۆمەڵە و دەستە و دامەزراوەكان لەسەر بنەمای رێزگرتن و پاراستنی كەرامەتی مرۆڤ و ماف و دادوەری و ئازادی، شتێك نییە پارە بتوانێت ئەم چەمكانە رێكبخات یان یاخود ما‌نایان پێببەخشێ. لەپێناو ئیشكردنە سیاسەت ئیدارەدانی سەرچاوە سەرەكیەكانی (هێز) ،الیەك بەكارهێنانی توانا و وزە مرۆییەكان ،الیەكی دی بەكارهێنانی سەرجەم كەرەستە و توخمە جیاوازەكان لە پێناو گەیشتن بە ستراتیژێكی دیاریكراو ،بەاڵم پارە لە هەوڵی جڵەوكردنی تاك و جومگە سەرەكی و گرنگەكانی نێو كۆمەڵگایە بە ئامانجی سودی زیاتر و دەستكەوتی سامانی زیاتر، ئەمەش تەماحێكە كە مرۆڤ والێدەكات بەردەوام لە هەوڵی كۆكردنەوەی سامانی زیاتردابێت ،گواستنەوەی ئەم تەماحە بۆ نێو سیاسەت ،بریتیە لە هەوڵی كرین و فرۆشتن بە بەها سیاسیەكان ،مامەڵەكردنی مادیانەیە بە یەكێك لە گرنگترین و هەستیارترین سێكتەرە زیندوەكانی نێو كۆمەڵگا كە سیاسەتە ،واتە لە رێگەی سامانەوە بەشێك لە جومگە هەستیارەكانی دەسەاڵت كۆنترۆڵبكرێت ،ئامانجی ئەم پرۆژەیە چونە نێو دەسەاڵتە بە مەبەستی بەدیهێنانی سامانی زیاتر‌و شەرعیەتدان بەو میكانیزمەی سامانی پێ كۆدەكرێتەوە ،لەم دیدەوە سیاسەت بریتی دەبێت لە هونەری مامەڵەكردن لەگەڵ پارەو چۆنیەتی كۆنترۆڵكردنی سەرچاوەكانی پارە بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی كۆمەڵگا ،دەشێت لەم رێگەیەو زەمینە خۆشبكرێت بە هێزی پارە كارەكتەری بوكەڵە و موزەیەف رەوانەی سەر سەحنەی سیاسەت بكرێن ،هەڵبەت بۆ دەیان ئامانجی رانەگەیەندراو .راستی مەسەلەكە ئەوە نییە كە كەسانی خاوەن سامان و پارەی زۆر نابێت بەشداری كاری سیاسی بكەن ،بەڵكو ترسەكە ئەوەیە لە رێگەی پارەوە كۆنترۆڵی جومگە سەرەكیەكانی نێو سیاسەت بكرێت ،كە ئامانج لێی بیناكردنی ستراتیژێكی سیاسی تایبەتەو چڕدەبێتەوە لە تەماحەكانی پیاوێكی بزنسمان كە لە دیدی قازانجەوە پێدەنێتە نێو دنیای سیاسەت. بێگومان ئەگەر ئیشی سیاسەت بریتی بێت لە ئەرگومێنت ئەقاڵنی و بیانوی لۆژیكی لەپێناو پێكەوە هەڵكردنو دیاریكردنی چارەنوسی هاوبەش و درێژەدان بە ژیانێكی شایستە بۆ مرۆڤ ،ئەوا بەكارهێنانی پارە لە نێو ملمالنێ سیاسیەكاندا ،بە مەبەستی یەكالیكردنەوەی ملكالنێكان بە سود و قازانجی الیەك لەسەر حسابی الكەی دی ،ئەوكات كاری سیاسی دادەماڵدرێت لەوەی بریتی بێت لە ئیشكردن بۆ دامەزراندنی سیستەمێك كە یاسا و ئەخالق و بەرژەوەندی و سامانی گشتی بەكاربهێندرێت لە پێناو چاكەی گشتیدا، مامەڵەكە دەبێتە كرین و فرۆشتن، ئەمەش واتای كەوتنی بەهاكانە ،لە پێش هەموویاندا چاكەی گشتی. ئاشكرایە لە رێگەی سیاسەتەوە ئیدارەدانی هێزە جیاوازەكانی نێو
كۆمەڵگا رێكدەخرێت ،لە زۆر باریشدا هێزی نوێ لە كایەی جیاوازەوە سەردەردێنێت ،كە بەگشتی دەكەونە نێو ئەو بازنەیەی كە سەرجەم هێزە جیاوازەكان بە پارت و بزوتنەوە كۆمەاڵیەتی و رۆشنبیری و بزاوتە ئاینیە جیاوازەكانەوە چاالكی تێدادەنوێنن ،ئەو بازنە گشتیە ئەو فەزا مەدەنی و سیاسیە كە جموجوڵەكان لەبەر رۆشنایی رێسا‌و یاساكان رێكدەخات .كاری سیاسەت لەو بازنە گشتیەدا خوڵقاندنی گوتاری باوەرپێكراو دروستكردنی هەیمەنەیە، واتە دروستكردن و بیناكردنی هێزی كۆمەاڵیەتی و جڤاكیانە لە پێناو سەرخستنی گوتاری سیاسی و گرتنەدەستی دەسەاڵت ،ئەم پرسە گوتاری سیاسی و هاوكێشەكانی دەسەاڵت یەكااڵیدەكەنەوە ،بەاڵم كە پارە وەك توخمێكی بەهێز دێتە نێو كێشە و ملمالنێی سیاسیەكانەوە، ئەو كات كۆنترۆڵكردنی كۆمەڵگا وەك كۆنترۆڵكردنی بازاڕی لێدێت ،كەتێدا خاوەن زۆرترین پارە ،دەتوانێت گرنگترین سێكتەری ئابوریەكان مۆنۆپوڵ بكات و زۆرترین قازانجی دەستبكەوێت، لەو رێگەیشەوە چۆنی بیەوێت بەو جۆرە پەیوەندیە سیاسی و دەسەاڵتدارێتیەكان دادەرێژێتەوە .پارەدار (سەرمایەدار) لە رێگەی هێزی پارەوە دێت كۆنترۆڵی دەسەاڵت دەكات ،پارەداری سیاسی وەك هەر حزبێكی سیاسی خاوەن ئەجندە و پالنی خۆیەتی .بەبازاركردنی سیاسەتو بە سیاسەتكردنی بازاڕ دوو روی یەك دراون كە سیاسەیەكان و بازرگانەكان پێكەوە دەكاتە هاوپەیمان ،ئامانج لەم پرۆسەیە الوازكردنی رۆڵی سیاسەتە لە گۆڕانكاریە ناوەكیەكانی نێو كۆمەڵگاو بێبایەخكردنی بەشداری هاواڵتیانە لە پرۆسەی سیاسی‌دا .هاوپەیمانی سەرمایەدار و سیاسیەكان لە راستیدا تەماشاكردنی فەزای گشتیە بەوەی هەموو شتێك قابیلی كرین و فرۆشتنە، لێرەدا سیاسەت لەوەدەكەوێت بریتی بێت لە هونەری فەرمانڕەوایەتیكردن، چونكە پارەدار باوەریوایە ،دەكرێت جەوهەری هەموو شتەكان لە رێگەی پارەوە دەستكاریبكرێت ،تەنانەت پرسە نیشتمانیە هەستیارەكانی وەك خاك و قەوارە و دەسەاڵت ،دەشێت وەك هەر كااڵیەكی دی مامەڵەی پێوەبكرێت. ڕەنگە سااڵنی داهاتوودا روونتر ئەوە دەربكەوێت داخۆ هێزی پارە یان بەها سیاسیەكان كامیان حوكم دەكەن. پارە و سیاسەت ،دوو فیگەری بەهێزن بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆمەڵگا، هەروەك دوو داینەمۆی بەهێزی جوڵەن لە نێو چاالكیە مرۆییەكاندا ،ئەم دوو توخمە لە دەیان پەناڵ و رایەڵەی جیاوازەوە پێكەوە بەستراون ،بەاڵم پەیوەندی نێوانیان پریەتی لە ناكۆكی‌و تەبایی و دژ وەستان بەرامبەر نەخشەو هاوكێشە ستراتیژەكانی دەسەاڵت. ئاشكرایە لەم سااڵنەی دوایدا بەجۆرێك تەماشای (پارە) كراوە وەك ئەوەی داینەمۆی بەشی زۆری جوڵە و رووداوە گەورەكانی دونیا بووبێت ،هەڵبەت لەو دیدەوە كە پارە خۆی بریتیە لە هێز، بەشی زۆری كێشە و جموجوڵە سیاسی و
كۆمەاڵیەتیەكان بەودا خۆیانهەڵواسیوە، تا ئەو ئاستەی دەسەاڵتی پارە وەك سێبەری راستەقینەی دەسەاڵتەكانی دی بیندراوەتەوە بە دەسەاڵتی سیاسیشەوە ،واتە لە پشتی هەر دەسەاڵتێكەوە گەر بە فعلی مومارەسەی بونی خۆی بكات ،ئەوا هێزی پارە وەك توخمی سەرەكی و راستەقینە ئامادەگی هەبوە ،راستیەكەی هاوكێشەكە بە جۆرێكە كە دەسەاڵتدار و پارەدار لە دەیان خاڵ و پنتی جیاوازەوە پێكەوە تۆرێكی ئاڵۆز و گرێ‌دراو كۆیاندەكاتەوە، هەروەك پێكەوە هاوپەیمانن لە ئیدارەدانی ستراتیژی كۆنترۆڵكردنی كۆمەڵگا .دۆخەكە بەجۆرێكە پارەدار ملزەمە پێیەكی ئاوێتەی سیاسەت بێت ،بەئامانجی داخڵبوون بۆ نێو پنتە جیاوازەكانی دەسەاڵت ،نهێنی پشتی ئەم هاوكێشەیەش ئەو ماشێنە زەبەالحەی حزبە كە رۆڵی سەرەكی دەبینێت لە پرۆسەی جموجوڵە ئابوری‌و بازرگانی و داگیركردنی سەرچاوەكانی داهات ،حزب كایە ئابوریەكان دەگۆرێت بۆ كایەی وەبەرهێنانی دەسەاڵت ،چونكە دەسەاڵتی حزب لە یەككاتدا دەتوانێت دەوڵەمەند و دەسەاڵتدار دروستبكات، بە پێچەوانەیشەوە كەسانی ئیفالس و زەلیل بخوڵقێنێت. لە دونیای سیاسی ئێمەدا ،بە تایبەت دوای راپەرین ،پەیوەندی نێوان پارە و دەسەاڵت ،بە بەراورد بەهەر شوێنێكی تری دونیا ،جێگەیەك نیە هێندەی ئێرە ئەم ئەزموونەی تێدا شرۆڤە كرابێت ،بۆ روانین لە پەیوەندی نێوان دەسەاڵت‌و پارە ،یاخود هێز و پارە ،النی كەم لە دیدی ئێمەوە كە الوێتیمان لەگەڵ سەرپێكەوتنی ئەزمونی دەسەاڵتدارێتی كوردی بەرێكردوە ،ئێمە كە شاهید و بینەر و بیستەری هەنگاو بە هەنگاوی ئەو چیرۆكانەین كە سەرگوزشتەی هاوپەیمانی نێوان دەسەاڵت و هەڵتقۆقینی دەوڵەمەندەكان دەگێرنەوە، باسوخواسی پارەدار و سیاسیەكان، كورتە چیرۆكی موغامەرەی پیاوانی دەسترۆیشتوی نێو كایەی سیاسی و بازرگانی ،رووداوە گەورەكانی شەری ناوخۆ لە پێناو دەستگرتن بەسەر پارەی گومرگەكاندا ،حكایەتی قاچاخچیەكانی نەوت و گاز و پەیوەندی ژێربەژێر لەگەڵ داعش و سەدامیەكان ،مغامەرەی قومارچیەكان ،كاری لەشفرۆش و خاكفرۆش و پیاوانی سیاسی و ئاینی و ئەكادیمی لە پێناو برێك پارەدا ،چیرۆكی خنكانی ئەو گەنجانەی سەری خۆیان هەڵگرت لە پێناو ژیانێكی باشتر،... هەموو ئەم حكایەتانە هەردوو توخمی پارە و سیاسیەكان كارەكتەری سەرەكی بوون تێیدا .یاریكردن و بەهەدەردانی داهات و سامانی گشتی ،گەورەكردنی وەربەرهێنەرە بێ ئەزمونەكان ،ئیفالسی مقاولە بێ پشتوپەناكان ،زۆر باسی تر كە ڕەگەزی پیكهێنەری ئەم چیرۆكانەش دووبارە پارە و دەسەاڵتە ،ئەم رووداوانە پریەتی لە بەرزونزمی ژیانی كۆمەاڵیەتیو سیاسی و ئەخالقی ئینسانی كوردی، پریەتی لە بەریەككەوتنی نێوان نادادپەروەری و ماف ،لێوانلێوە لە ملمالنێی ئێسقان شكاندن و سرینەوەی
بەرامبەر لە پێناو پەیداكردنی پارەی زیاتر ،پریەتی لە شكاندنی كەرامەتی ئینسان و چیرۆكی دڵتەزێن ،كە تێدا پارە و كارەكتەرە سیاسیەكان دوو توخم‌و دوو جەمسەری بەهێزی ناكۆكیەكانی نێو كۆمەڵگای كوردین .هەر ئەم دوو توخمە لە فەزای گشتیدا جوڵەی سیاسی و بەشداری سیاسی راستەقینەی ئیفلیجكراوە ،بە جۆرێك سیاسەت بوەتە قومارخانەیەك بۆ ساختەچیەكانی نێو دەسەاڵت و جموجوڵە ئابوریەكان. وەك ئاماژەمانپێدا ئەو چیرۆكانە پریەتی لە ناشرینی و نادادی و بێویژدانی كەسانی سیاسی و بازرگان و دەسەاڵتدار و پارەدارانی ئەم شوێنە بچوكە لە دونیا، كە تێدا ئینسان سەری دەسورمێ چۆن كەسانێك لە پێناو سەفتەكردنی ملیارێك دۆالر لەسەر ملیارێكی دی ئامادەیان تێدایە هەزاران هەزار خێزان بێ بژێوی‌و زەلیل بكات ،لەوالیشەوە پرۆسەی سیاسی چۆن زەمینەخۆشدەكات بۆ پرسی دەوڵەمەندبون و هەژاربوونی ئەندامانی كۆمەڵگا. زۆر كەس بەدەستهێنانی ئایندەیەكی گەش رووناك بە پارەوە گرێدەدات، خەونێكی خۆش و قوڵ كە پربێت لە بەختەوەری مرۆڤەكان ،لە پارەدا تەرجەمە دەكرێت ،وەك ئەوەی پارە تاكە سەرچاوەی بەختەوەری بێت، یاخود وەزیفەی پارە تەنها دروستكردنی بەختەوەری بێت ،ئەم دیدە بۆ پارە هاورایە لەگەڵ ئەو پەندە فەرەنسیەی دەڵێت (كەسێكی بێ پارە ،وەك گورگێكی بێ دان وایە) ،بێگومان بەشی هەرە زۆری جوڵە كۆمەاڵیەتیەكان، جموجوڵە بازرگانی و سیاسیەكان، گەشەسەندنی داهێنانە تەكنلۆژیەكان، كاریگەری هێزە سەربازیەكان..یان لە پێناو بەدەستهێنانی زیاتری (پارە) یە ،یاخود (هێزێك) لە پشت ئەو جواڵنەوەیە بە چەشنی جیاواز بۆ دەستكەوتنی پارەی زیاتر ،كە ئامانج تەنها لە پارە نییە وەك پارەی زیاتر، بەڵكو لەو هێزەدایە كە پارە بە دەسەاڵتداری دەبەخشێ ،تا ئەو ئاستەی دەشێت بەشێك لە جموجوڵ و چاالكیە مرۆیی و سیاسیەكان پەكیان بكەوێت لە كاتی وشككردنی سەرچاوەی داهاتیان، هەڵبەت لە رێگەی كۆنترۆڵكردنی سەرچاوەكانی دارایی گەلێك شتی دی كۆنترۆڵ دەكرێت ،كە شوێنی ئەوەنییە لێرەدا ئاماژەی پێبدەین. نهێنی هێزی پارە لەو ماتەوزەیەدایە كە دەیبەخشێتە هێزە سیاسیەكان ،ئامانج لەو بەخشینە پرۆسەیەكی ستراتیژیە بە ئاراستەی دژە گۆڕانكاری ،ئەرگومێنتی هێزی دەسەاڵتدار لە بەكارهێنانی هێزی پارەدا ،ئەوەیە باش و خراپەكانی دونیا بەرێرەوی پارەدا گوزەردەكەن ،ئەمەریكا لە رێگەی هێزە ئابوریەوە هەرەشەی گەورە لە واڵتانی دونیا دەكات ،بەاڵم بە موشە بەهێزەكانی دەیرازێنێتەوە، نەوت لە رێگەی دراوەكانەوە رووی خۆی سپیدەكاتەوە ،ئەو چەكە وێرانكەرانەی دونیا دەترسێنێت بەسەر پشتی پارە زۆرەكاندا دێن و دەچن .لە دونیای ئێمەشدا هەموو ئەو دەموچاوە موزەیەفو ناشرینانەی نێو دەسەاڵتی كوردی كە زیاد لە 28ساڵە بەجێگیری ماونەتەوە، بە قورسایی و هێزی پارەیە خۆیان راگرتووە ،تەنانەت حزبە سیاسەیەكان لەوە كەوتون منافەسەی یەكتری بكەن لە رێگەی دەنگدان و مێژووی سیاسی و پروگرامی سیاسیەوە ،..ئێستا زەمەنی بەكارهێنانی چەكی پارەیە، زەمەنی بەكارهێنان هێنانەپێشەوەی ئەو سەرمایەدارە هەڵتۆقیوانەیە كەلە فابریكەی حزبەوە دروستكراون بۆ لێدانی دەنگی ناڕازی و ئەتككردنی پرۆسەی سیاسی ،پرسەكە لە بنەرەتدا بەكارهێنانی پارەیە ،الیەك بۆ داگیركردنی كۆمەڵگا ،الیەكی دی بۆ بێ بەهاكردنی بەشداری هاواڵتیان لە كایەی سیاسەتدا وەك ئامرازێك بۆ گۆڕانكاری ریشەیی.
�لو�ل ت�وور
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
17
برسێتی و ئاوریشم من لە قەاڵ تەنگەاڵن و ترسناكەكەی كۆمۆنیزمدا ژیام!
شوان ئەحمەد
مەرجی ناسینەوەی وەرگێڕی بەسەلیقە، هەرتەنها لەزمان پاراوی و شارەزابوون لەزماندا (بەچاكی) كورتناكرێتەوە .بۆمن مەرجێكی گرنگی وەرگێڕی باش و ژیر، لەپاڵ زمان پاراوی و شارەزابوون لەزماندا، توانای هەڵبژاردن و دۆزینەوەی ئەو بابەت و نوسینانەشە كە دەستنیشانیان دەكات و بڕیاری وەرگێڕانیان لێدەدات. ئەوەندەی وەك خوێنەرێك تێبینیم كردووە ،سەروەر عومەر (كە تائێستا هەر ناویم بیستووەو نەم بینیوە) یەكێكە لەو وەرگێڕانەی سەلیقەیەكی باش و بەرزی ،لە دۆزینەوەو دەستنیشانكردنی ئەو بابەت و سەرچاوانەدا هەیە كە بۆ وەرگێڕان ،بۆ سەر زمانی كوردی هەڵیان دەبژێرێت( ,نامەكانی فردریك نیچە بۆ دایكی ،هەندێ كەس هەرگیز تێناگەن، برسێتی و ئاوریشم) ،سیان لەو كتێبانەن كە وەریگێڕاون و من خوێندومنەتەوەو بەم نوسینەی ئێستاوە ،لەسەر دوانیانم نووسیووە (پێشتر‌و لەهەمان ئەم ڕۆژنامەیەدا ،ڕانانێكم بۆ كتێبەكەی كۆرت تۆخۆلسكی -جەورو جەفای خزم و خوێش )-كردبوو. هەرسێ كتێبەكە بۆمن بەر لەزمان و وەرگێڕانەكانیان ،دۆزینەوەو هەڵبژاردن و دەستنیشانكردنیان بۆ ئەوەی بكرێنە كوردیی ،گرنگ و جێ پرسیار‌و لەسەروەستان بوون. ئەمەش بۆخۆی تەعبیرە لەوەی، وەرگێڕ خوێندەوارێكی وردەو نووسینی ئاست بەرزو گرنگ و پێویست ،لە شتی زیادەو وشەڕیزكردن و بێ كەڵك جیادەكاتەوە. ئەڵبەت ئەمە بۆ خوێنەرو كتێبخانەی كوردیش ،سودێكی زۆری دەبێت‌و وادەكات كوردی زمانانی ئێمە ،بەو كتێبانە ئاشنابن کە گرنگن و دۆزینەوەیان بۆ وەرگێڕان، بەهەموو كەس ناكرێت .لەڕووی گرنگیەوە پێموایە (برسیەتی و ئاوریشم) لەڕیزی پێشەوادا دێت و بەیەكێك لەكارە زۆر
تایبەتەكانی هێرتا مولەری خاوەن خەاڵتی ئەدەبیاتی نۆبڵی ساڵی (،)2009 ئەژماردەكرێت. ئەم خانمەی لەسەردەمێكی ڕەق و زبر‌و پڕناشیرینی ستالینیزمدا لەدایك دەبێت ( ،)1953بەشێكی زۆری تەمەنی (تا ،)1987لەساوپەنای سەرسەختترین حكومەتی ستالینی لەبلۆكی شورەویدا كە چاوچیسكۆ بووە (،)1989- 1918 تەنگەاڵنترینو لە بەسەربردووەو كۆمۆنیزمدا قەاڵی ترسناكترین لەئەوروپای خۆرهەاڵت كە ڕۆمانیا بووە، گوزەراندوویەتی. ئێمە لەم كتێبە خەمناك و پڕ قەهرەدا ،هەم بە ژیاننامەی ژنە نوسەرێكی بەهرەمەندو بەئیرادە ئاشنادەبین .هەم مێژووی پڕ لەتاریك و نوتەكی خەڵك و خوای ڕۆمانیا (بەتایبەت لەبۆخارست پایتەخت و تیمۆچۆرای سەرمەشقی ڕاپەڕینەكانی ساڵی ،)1989دەخوێنینەوە. لەدەسپێكی كتێبەكەیدا هێرتا مولەر، بەم دەستەواژەیە دەست پێدەكات: (مرۆڤ بەدوو جۆر پەی بەواتای ژیان دەبات :یان بەهەوڵی خۆی ،یاخود بەكۆششی ئەوانی دیكە). ئێمە بەخوێندنەوەی بەش بەشی كتێبەكە ،حاڵی دەبین كەخاوەنی جۆرەی لەو (سەرهەڵگرتن)، یەكەمی مرۆڤەكانە كە سەرسەختانەو ئیرادەگەرانە ،لە تاریكستانێكی وەك ڕۆمانیای چاوچیسكۆدا (،)1989- 1965 توانیویەتی بەهەوڵ و ماندوبوونی خۆی و بەچنگەكڕێ ،پەی بەمانای ژیان بەرێت و خۆی پەروەردە بكات و بەزەین ڕونی و ئەقڵ سەالمەتیش بمێنێتەوە .ئاخر وەك خۆی لەگفتوگۆیەكی (گاردیان)دا دەڵێت: (چاوچیسكۆ شێت بوو ،لەگەڵ خۆشی‌دا نیوەی خەڵكی ڕۆمانیای شێت كرد). هێرتامولەر كەباس لەو ژیانە تفت و تاڵ و بێ ئەرزش و ترسناكەی بیست و چوار ساڵی حوكمڕانی چاوچیسكۆدەكات ( ،)1989-1965نمونە بەماو تسی تۆنگی ( )1976-1893ڕابەری كۆمۆنیستەكانی واڵتی چین دێنێتەوەو دەڵێت( :ما‌و گەلەكەی خۆی وا ڕاهێنابوو ،بێ قەید و مەرج نۆكەرو دڵسۆزی ئەوبن، چاوچیسكۆش كەبوو بەسكرتێری گشتی پارتی كۆمۆنیست و سەرۆك كۆمار‌و فەرمانڕەوای هەتا هەتایی ڕۆمانیا ،هەمان شتی لەئێمە دەویست). ئێوە دەزانن لەسایەی ڕژێمە تۆتالیتارەكاندا ،هیچ كەس خاوەنی جەستەی خۆی نییە؟ لەو جۆرە سیستەمانەدا بەتوپزی ،بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت كەدەبێت تەنها یەك جۆر ئاگایی
بۆ هەمووان هەبێت. بەهۆی سانسۆر‌و كۆنترۆڵەوە، بەختەوەری لەواڵتەكەی مندا ئاوابووبوو. بۆیە بەزیندوومانەوەش لەوەها دنیایەك‌دا، دەبوو ببویتایە بەگەمژەیەكی تەواوەتی، یان دووڕوویەكی پڕۆفیشناڵ. هەر لەدرێژەی گێڕانەوەكانیدا، هێرتا مولەر دەڵێت( :نادیاكۆمانچی پاڵەوانی ژیمناستیكی واڵتەكەم ،نازناوە پۆڵەندیەكەی خۆی گۆڕی بۆ ڕۆمانیایی و ڕێگەی بەبچوكترین كوڕی دیكتاتۆریشدا لەگەلێ بخەوێت ،تاوەكو بتوانێت لەدەرەوەی واڵت ،بچێتە سەركورسی ژیمناستیك و هاوسەنگی خۆی بپارێزێت). جگە لەم كتێبەی (برسێتی و ئاوریشم) ،لەو وتارەشیدا (بێ ترس و ئومێد دەمرین) كە لە مەراسیمی وەرگرتنی خەاڵتی ئەدەبیاتی نۆبڵدا لە ستۆكهۆڵم پێشكەشی كرد ،باس لەو دۆزەخەی واڵتەكەی دەكات و دەڵێت: (كە هاتن بۆئەوەی بمكەنە سیخوڕ بەسەر هاوڕێكانمەوەو ڕازی بم بەوەی، ڕاپۆرت لەسەر هاوپیشەكانم بنووسم و ڕازی نەبووم ..بەدڵی خۆیان جنێوبارانیان كردم ..خەڵەفاو ،بەڕەڵاڵ ،سلەگو، قەحبە ...هتد ..دواجاریش وتیان گەر پەشیمان نەبیتەوە ،ئەوا لەڕووبارەكەدا نوقمت دەكەین).
لەبەشێكی ئەم كتێبەداو لەژێر سەردێڕی (مەرگەمووش تامی خۆشە؟) دەڵێت( :هەندێ لەوانەی هێشتا هەر قەناعەتیان بە سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم ماوە ،دووبارە ئەوە بەگوێمدا دەدەن كە گوایە ئەوەی ڕابوردو بینیمان، سۆسیالیزمی ڕاستەقینە نەبوو ..بەاڵم بەڕای من ئەوە خودی سۆسیالیزم بوو ئەزموونمان كرد). بەوپێیەی ئەو خۆی ژنە ،بەشێكی گرنگی كتێبەكەی بۆ بارودۆخی ژنان لەسەردەمی چاوچیسكۆدا تەرخان كردووەو ئەو بەشەشەی ناوەوە (ژن و مێرد لە ژیانی ڕۆژانەدا) .بەبڕوای من تاقەتپڕوكێنترین بەشی (برسێتی و ئاوریشم)ە و بەشێوەیەكی سەیرو زمانێكی تەوس ئامێز ،وەسفی حاڵی ئەو قۆناغەدەكات. لەپەرەگرافێكدا ئاوەها دەنووسێت: (لەواڵتەكەی مندا ژنان بووبوون بەئامێری بەرهەم هێنانی منداڵ .كۆندۆم قەدەغەبوو. حەبی مەنع یاساغ بوو .تەنها ژنانێك مۆڵەتی لەباربردنی مندااڵنیان هەبوو كە پێنچ سكیان كردبوو ،یاخود تەمەنیان لەچل و پێنچ ساڵی تێپەڕی بوو .منداڵدانی ژنان بەردەوام ،بەپشكنینی زۆرە ملێ و دووبارە ،لەژێر چاودێری و كۆنترۆڵدا بوو. نمونەیەكتان بۆ باس دەكەم ..یەكێك لە
خوێندكارەكانی كۆلێژی پزیشكی دووگیان بوو .ئەوهات و بەدەستی خۆی سكەكەی لەباربرد .چەند ڕۆژێك دواتر تایەكی توند دایگرت .دەبوو بیبەن بۆ نەخۆشخانە، بەاڵم لەترسی سزادان ،لەبەشی ناوخۆیی خۆی كوشت .دوای بەخاك سپاردنی، سەرۆكایەتی زانكۆ دانیشتنێكی ئەنجامدا. ناوی خوێندكارە مردووەكە لەبەرچاوی خوێندكارەكانی دیكە ،لەحیزب و زانكۆ سڕدرایەوە .لەبەشی ناوخۆیی لەو ژوورەدا كە خۆی تێدا هەڵواسیبوو ،وێنەیەكی ئەویان بەدیواردا هەڵواسی و لەژێر وێنەكەداو لەوەسفی ئەو كۆچكردووەدا نووسییان نمونەیەكی خراپ). (كاتێك چاوچیسكۆ سەرنگوم بوو، بۆمان دەركەوت منداڵە بێسەرپەرشتەكان بە ڕۆژئاواییەكان فرۆشراونەتەوە، ئەویش بەپارەیەكی زۆر .هەروەها بۆمان ئاشكرابوو ئەندامە تایبەتەكانی دەزگاكانی زانیاری و سیخوڕی ،لەنێو ئەو منداڵە بێسەرپەرشتانەدا هەڵبژێردراون). (لەواڵتەكەی مندا ،شێوازەكانی لەباربردنی كۆرپەلە ڕۆژانە ،گیانی سەدان ژنی دروێنە دەكرد .ئەمڕۆ كەس نازانێت یاسای لەباربردنی كۆرپەلە ،چەند قوربانی لێكەوتۆتەوە .چەند ژن بەتەنیا لەماڵەوە مردوون و چەند ژن لەنەخۆشخانەكان، بەبەرچاوی پسپۆڕانی لێكۆڵینەوەوە سەریان نایەوە). هەر لەنەسكێكی دیكەدا پەیوەست بەو پرسە ،بەناوی (شكاندنی حەرەمی خێزان لەسەردەمی چاوچیسكۆ)دا، دەنووسێت( :ڕۆژی ژن لەئەوروپای ڕۆژهەاڵت ،شتێک نەبوو جگە لەنمایشی ئایدیۆلۆژی سیستەم .ئەوان هەرگیز ژنیان وەك تاكێكی سەربەخۆ نەدەبینی. لەواڵتەكەی مندا سەرمەشقی ژنان ،ئێلینا چاوچیسكۆی هاوسەری دیكتاتۆر بوو. ئاخر الی ئێمە بەناوی یەكسانییەوە، ڕێگەیاندا ژنان ببنە شۆفێری كرێن. ڕێگەیان پێدان وەك پیاوان ،لەژێر سەختی باری كاردا بڕزێن .ڕێگەیان پێدان ،كوێرانە ژیانی خۆیان لەناوبەرن .ڕێگەیان پێدان لەكاتی كاركردندا ،جگەرەبكێشن و تف بكەن و جنێوبدەن .ئیتر ئەوانە لەماوەی چەند ساڵێكدا ،ڕەش دادەگەڕان و زبر‌و توندوتیژو تاڵ دەبوون ،وەك پیاوان. پێشكەوتنی ژنان لەو ژینگەیەی ئێمەدا كە بەكۆمەڵگەی سۆسیالستی ناودەبرا، تەنها بووە هۆی بەشداریی ژنان لەتاوان و نادادگەریدا .ئاخر یەكسانی كاتێك بەرقەراردەبێت كە دادپەروەری هەبێت). لەپاڵ دۆخی ناهەمواری واڵتەكەی و بۆخارستی پایتەختدا ،هێرتا مولەر ئاوڕێك لەشاری تیمیۆچۆراش دەداتەوەو لەبارەی
بانگیان بکە
ئەویشەوە دەنوسێت( :تیمیۆچۆرا شارێك بوو بەر لە چاوچیسكۆ ،شەوانێكی درێژ‌و پڕ دەنگە دەنگ و ڕوناكی هەبوو .بەاڵم كە ئەوهات خەڵك و خوا ،قسەكردن و گۆرانی گوتنیان لەبیركردو فێری ئەوەبوون ،بەگوێی یەكتردا بچرپێنن .كار گەیشتە ئەوەی هەر بەبیریشیان نەدەهات بۆ پیاسەكردن ،شەوانی هاوین بچن بۆ پاركەكان .ئاخر ئەوان ناچاركرابوون، بڕۆنە ناو جێگەو بانەكانیانەوە). دواین شتی سەرنجڕاكێش لەم كتێبەی هێرتا مولەر كە باسی بكات ئەوەیە، بەپیتی درشت دەنووسێت( :ئێمە لەسایەی سوسیالیزمدا لەدۆخێكی هێندە ناهەمواردا بووین ،كاتێك چاوچیسكۆ لەناوچوو ،پۆلیسێكی ڕۆمانی سەردانی دەرەوە دەكات .دەچێت بۆ توركیا‌و كە دەگەڕێتەوە دەڵێت :من بەهەشتم لەسەر زەوی بینی .دوای ڕاپەڕین لەگەڵ هاوسەرەكەم چووم بۆ توركیا .ئەوێ هەمووشتێكی لێیە .بەهەشت لەوێیە). ئەو پۆلیسە نەپڕكێشی كردووەو نەدرۆی هەڵبەستووە ،ئاخر ئەوانەی لەقەاڵ تەنگەالن و ترسناكەكەی چاوچیسكۆدا ژیابن و وەك هێرتا مولەر هەر لەم كتێبەدا باسی دەكات (خەڵكەكەی لەبری گۆشت سەروقاچی مریشكی بەستویان خواردبێ و قالۆنچەكان لەگۆشەو كەناری وشكە فرۆشەكاندا ،سوڕابنەوەو مشكەكانیش بەناویەكەكانی نیشتەجێ بووندا، لەزبڵدانێكەوە بۆ زبڵدانێكی دیكە جرت و فرتیان بووبێت ،دەبێت بەراورد بەوە هەموو سەرزەمین و جوگرافیایەكی دیكە بەهەشت بووبێت). ئاخر ئەوانەی لەنێو قەاڵ ترسناك و تەنگەالنەكەی كۆمۆنیزندا دەژیان لەڕۆمانیا بەتایبەت و لەواڵتانی ئەوروپای ڕۆژهەاڵت بەگشتی ،دەسەاڵتدارانیان تەنها یەك ئامانجیان هەبووە ،ئەویش كۆكردنەوەی هەمووشتێكی قێزەون و ناشیرین بووە لەبچوكترین جێگەدا ،لەگەڵ كەڵەكەكردنی زۆرترین پوچێتی دووبارەدا. ئەم كتێبە خەمناك و پڕ ناسۆرە كە بەرهەمی خانمە نوسەرێكی ڕۆمانیە، سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ پەیبردن بەو مێژووە تاریكەی ،بەناوی بەهەشتی سۆسیالیزم و كۆمۆنیزمەوە ،نزیكەی حەفتا ساڵێكی خایاند. ئەم كتێبەش وەك تێكستە ئەدەبیەكانی دیكەی هێرتا مولەر ،هەرچەندە باس لەواقعێكی تفت و تاڵ دەكات ،وەلێ بە ئەندێشەیەكی ئەفسوناوی و گوزارشتێكی شیعریی ئاست بەرزەوە نوسراوەتەوەو خوێنەر لەگەڵ ئەو هەموو تراژیدیا‌و دڵە خورپێیانەشدا ،چێژێكی زۆری لێدەبینێت.
پێشوازی وەفدەکان
پڕە لە دەنگی گریانی ئەو مندااڵنەی
من خاتونی ئەم سەربازە بوم
گۆڕەپانی یاریەکەیانی کردە سەنگەر
تەرمەکەیم بە ناو چرە دارستانێکدا ڕاکێشا
تا گاڵوی جەنگم لێدەرچێت
بمبەرەوە بۆ یەکەم ئاوایی
لە گوڵدانی هەناومەوە ڕۆحم بەخشیە جەستەی
قسە لەگەڵ باخچە بکەم
بە هۆرەی الپاڵ شاخ و شنەی گواڵڵە سورە
ئا خاتون پێیان بڵێ
خاتون گیان ..وام لێکە
بە ڕۆحی نێوان مەمکەکانم زیندو کردەوە
کە جەنگ تۆپەکەی تەقاندن و وەرە خاتون ..توخوا وەرە
لە پاشماوەی وێرانەی جەنگێکدا بە ماچی لێوم ئاوم پێ بەخشی
فێرمکە چۆن سەیری چرۆی داران و
بەڵێ من هێنامەوە
تێم گەیەنە کە شەقەی باڵی نەوڕەسێک
ئەم سەربازە دۆراوە
دەنگی باڵی کۆپتەر نیە !..
گوڵێ بڕوێنێ
ڕۆشتنی مێرولە بکەم
دەنگی فڕینی پۆلە ڕیشۆڵەیەک
ورە و پێم بناسێنە
خەڵکی ئاوای بانگ بکە و بە بۆنی مێخەک بمشۆن
خاتونەکەم پێیان بڵی بە خەڵکی ئاوایی بڵێ
ئا خاتون وام لێکە
بە گوڵە حاجیلە و دەنگی کەڵەشێر و ساڵوی بەیان
گۆرانی بۆ کانی بڵێم
لەسەر بەردی بەردەم دەرگای مزگەوتی گوند دانیشم و
من سەربازێکی دۆڕاوی دوا جەنگم
سەیری ڕوناکی گوڵە ئەستێرە دەکات
دەیەوێت لە قەوانی هەر فیشەکێکدا دەیەوێت دەبابە مل خوارەکانی دوای وێرانەی جەنگ
نەمتوانی بەلەپیتکەی تفەنگەکەم بنیشێنم
خاتون پییان بڵێ ..سوێند دەخوات
ڕەنگیان بکات و بیانکاتە کوالنەی سەگەکانی ئاوایی
بە ڕەنگی تۆ بە هەناسەی تۆ زیندو بومەوە
بە لقی شۆڕە بی
نۆتەی سەر پیانویەک بناسێ
بە رۆحی خاتون
دوای کوشتنم
بە کەنەسمە و دەنگدانەوەی شاخەکان
دەیەوێت چرای دیوەخانەکانی گوند بگرێت بە دەستیەوە و
پەنجەم فێر کە لە بری بەلەپیتەکەی تفەنگ
جێ زنجیری دەبابەیەک
دەیەوێت ئاسەواری شارە ڕوخاوەکان
من پڕم لە رەنگی دڕندەکانی جەنگ
بە گوڵی گەنم بەلەنجەی گوڵە جۆ
پییان بڵێ ..هاتوم
لەسەر سنگی شەقامەکان سوتان
بە خۆشتنی چۆلەکە لە گواڵوێکدا
تا بشۆرێمەوە لە گوناهەکانی جەنگ
لە ژێر ئەو دەنگە تۆقێنەرەی ئاسمانی جەنگدا
ئەم سەربازەی کە بۆنی باروتی لێدێت
پێان بڵی ئەم سەربازە گوناهبارە
چۆن خوێنی سەر شەقامەکان دەبونە فەرشی سوری
بمناسێنە تکایە بمناسێنە بە زیکەی زیکزیکەرە
بمناسێنە و پێیان بڵێ
لە بری ڕوناکی تەڵقە تەنورە چی دی
کەوتنی تفەنگەکان بژمێرم
کە قاسپەی کەو دەنگی دۆشکە و شەست تیر نیە
بە وردە ماسی ناو گوالوی
پێیان بڵێ ئەم سەرباز مردوەم
پێیان بڵێ ئەم سەربازە ناتەقیتەوە
دوای بێدەنگی تەواو بونی جەنگەکان
بمناسێنە بە کولە و کانی
هاتوم ئاشنا بم
تەواوی باخەکان بگەڕێت بکات بە باخچە
بچمە بەر باران
ئا ئا ..خاتون گیان
سوێند بە سەوزایی بە الشەی ڕوتی ئاو
دەی خاتون هاتوم پڕم کەیت
ئەو کاتانەی چی کاڵوی کۆشکەکان هەبو
لە بۆنی خۆت و سروشت
چی دەنگی دایک و منداڵە
پرم کە لە موچرکەی ماچی لێو
چۆن تێکەڵ دەبو بە فڕین و جێهێشتنی باڵندەکان
ملوانکەکەی دایکم بکەرە ملم وەرە و پڕم کە لە خۆت
لەسەر سنگم بە ڕەنگی عەشق بنوسە
نەفرەت لە جەنگ
�لو�ل ت�وور
16
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
خۆڵەمێشی ناودارەكان
دولغەنی کاکۆ -بەرلین عەب
(کامەران سوبحان دەینووسێت)
غەزەل و الساییکردنەوەی شیعریی!. لە ئاسمانی فەخردا شیعر بوو باڵێکت ئەوی ترت بە تەبیعەت شعووری میللی بوو لە شەوقی حوسنی بتێ بوو ئەگەر خەیاڵێکت ئەوی ترت خەم و عەشقی وەتەن مەئالی بوو.
ئەمە دوو نیوە دێڕە لە شیعرە بەناوبانگەکەی (گۆران)ە .بەناوی (بۆ سالم) لە کۆمەڵە شیعری (فرمێسک و هونەر)دا باڵوکراوەتەوە .من لە ڕێگەی ئەم شیعرەوە، تێکەاڵوی خەیاڵ و دنیای شیعری گۆران بووم. لە ڕۆژانێکی هاوینی ساڵی ٢٠١١دا ،لە ماڵی (كاکە حەمەی مەال کەریم) لە خزمەتیدا سەرقاڵی ساغکردنەوەو هەڵەبڕی دیوانی سالم بوو .بە ڕێکەوتێکی سەیر، لە ڕێگەی شیعری (بۆ سالم)ەوە ،کە کاکە حەمە ،بەدەنگی خۆی بۆی خوێندمەوەو پاشتریش دێڕ دێڕ مانای شیعرەکەی بۆ کردم .لەو ساتانەوە “گۆران” بە شێوازێکی تر ،هاتە نێو بینین و خەیاڵدانمەوە .ئیدی لەو ڕۆژەوە پەیوەندی نێوان (گۆران و من) لە پەیوەندی شاعیر‌و خوێنەر تێپەڕیوە بۆ پەیوەندی شیعر‌و خەیاڵ!. ئەو دەنگە نەرم و ئەو تۆنە غەمگینەی (کاکە حەمەم) کە شیعری “گۆران”ی بۆ دەخوێندمەوە ،تا مردن لە یادم ناچێ .ئای خوایە بە چ حەسرەت و عیشقێکەوە دێڕو وشەکانی ئەم شیعرەی بۆ دەخوێندمەوە!!. کە دەگەیشتە ئەو دێڕە شیعرانەی نێوان چامە شیعرەکەی “نالیی و سالم” کە (گۆران) هێناویەتییە نێو شیعرەکەی خۆی“ ،کاکە حەمە” چاوەکانی پڕ دەبوو لە فرمێسک و خەیاڵی منیش ،پڕ لە وێنەی جیاواز: وتت بە حەزرەتی نالی ڕەفیقی دەربەدەرت: «خەیاڵی عەودەتی موڵکی ئەسیر نەخەیتە سەرت زەلیلی نەجم و هیاللە ،شەوە سلێمانی غورووبی کردەوە ڕۆژی شکۆهی بابانی»... بنوو لە قەبرە کەتا موستەریح بە ئەی سالم، لە تۆ کوردترە ئێستا نەزان هەتا عالم!
سەردەمی زووش ،مەال حەمەی هاوڕێم ،ئەم شیعرەو “دەروێش عەبدوڵاڵو هاوڕێم بێکەس” ئەم سێ شیعرەی منی زۆر ال پەسەند بوو .من بەدەر لەوانە ،شیعرم زۆرم نووسیووە بۆ کەسایەتییەکان ،هەندێکیان لە دیوانەکەمدا هەیەو هەندێکیشیان باڵونەبوونەتەوە( .بۆ سالم ،هاوڕێم بێکەس ،بۆ مایکڵ ،بۆ پۆڵ ڕۆپسن ،بۆ پیرەمێرد )...الی خۆم هەموویان شیعر‌و چۆڕێ جوانیی و وێنەی شیعری‌یان تێدایە، ئیتر نازانم خوێنەری ئەم سەردەمەو سەردەمەی فەیسبووک و تەکنەلۆژیا چۆن دەیخوێننەوە.؟! (مامۆستا گۆران ،بە نیگەرانییەوە وای پێووتم)!. نەمویست لەسەر ئەم تەوەرە زۆر بڕۆین ،مەبەستم بوو زیاتر غەزەلە کۆنەکانی لەسەری بووەستین و هەندێ لەو ئەزموونە شیعرییانەشی کە خۆی ناوی بردووە بە الساییکردنەوەی ئەدەبیاتی کۆنی عوسمانلیی باس بکات!. غەزەلەکان پێنج شیعرن ،لەسەر ڕیتمی شیعری قوتابخانەی سلێمانیی (بابان) نووسراوون ،بەتایبەتیش(سالم و نالیی) دوو غەزەلیان (لەبەختی تار ،تاوێ نەگەڕا) زیاتر خودگەرایی و شیعربوون زاڵە بەسەریدا ،دەیەوێ خود‌و ناخی خۆی بۆ جوانیی نمایش بکات ،لە غەزەلی (لە بەختی تار)دا ،دەرگای بینینی خۆی بەسەر جوانی و نیگەرانیدا دەکاتەوە:
هەتا کەی ،بادەنۆشی عەشقی تۆ بم؟ هەتاکەی ،بێ مەزەی ماچی کیفایەت؟ دەخیلت بم هومای زولفەینی دڵبەر، بەسەر سەرما بکێشە فەیزی سایەت!
غەزەلەکە کوورتە ،بەاڵم وێنە و خەیاڵ و جوانیی و نیگەرانییەکانی ناخی شاعیر ،لەم غەزەلەدا پڕن لە چیرۆکی وێناکراو !.لە غەزەلێکی تریشدا (تاوێ نەگەڕا) بەهەمان ڕیتم ،قواڵیی ناخ و نیگەرانیی و ڕەشبینییەکانی لەناو دێڕی غەزەلەکەدا ،لە شێوازی پرسیاری شیعریی تۆختر دەکاتەوە:
توخوا دڵەکەم کوانێ خوتووراتی جوانیت؟ بۆ ڕەش بوو هەموو ئوفقی خەیااڵت و سەرابم؟ هەیهات چ بێ میهر و وەفا دەرچوو نیگارم حاڵی بە گەرم پرسش ئەکەم ،ساردە جەوابم!
(کەمێ بێدەنگیی و پشوویەکی کورت)
من بەدەر لەم پێنج غەزەلە ،دنیایەک غەزەلی ترم نووسیووەو هیچیان لە کۆبەرهەمە شیعرییەکانمدا کۆنەکراونەتەوە .سەردەمی شیعر نووسینی من لەو ڕۆژگارەدا ،زۆرمان سەرسام بووین بە قوتابخانەی شیعریی عوسمانلی .ئەوان ئەدەبیاتێکی مەزنیان هەبوو ،پێشتریش (نالیی و وەفایی و حاجی قادری کۆیی و شیخ نووری شێخ ساڵح و حاجی تۆفیقی پیرەمێرد و زۆری تریش) سوودی گەورەمان لەو ئەدەبیاتە بینیوە( .گۆران ئاوا باسی شیعرە غەزەلیاتەکانی
خۆی بۆ کردم)!.
بەاڵم مامۆستا گیان ،تۆ خۆت بەدەر لەم غەزەالنەی کە هێمات بۆکردن لەژێر کاریگەریی ئەدەبیاتی عوسمانلیدا نووسراوون ،چەند شیعری ترت هەیە، السایکردنەوەی ئەدەبیاتی عوسمانلی پێوە دیارە؟ خۆم لە دیوانی (بەهەشت و یادگار) دا باسمکردوون ،پێم وابێ تەنها چوارشیعریی کورتن و بەو ڕیتمە الساییکردنەوەیە نووسراون ...ئەوانیش (کەنیشکە جوانەکە ،مەدەنیەت ،سێبەری هیوا ،ژن) ن ،تۆ خۆت بە وردی خوێندووتەوە؟ لە مانا‌و ڕیتمی شیعریی و چنینیی دێڕە شیعرەکان ئاگاداریت؟ (مامۆستا گۆران
لەبارەی الساییکردنەوەی شیعری تورکییەوە ئاوا پرسیاریی لێکردم)!.
*بەڵێ خوێندوومەتەوە و ئەم ماوەیەش چەند جارێکی تر ،زۆر بە وردتر خوێندمەوە( .ئاوا وەاڵمی پرسیارەکەم دایەوە) دەی کەواتە ،با زیاتر گفتووگۆ لەسەر السایی ئەدەبیات و شیعریی عوسمانلیبکەین ،بەتایبەتیش ئەو شیعرانەی کە باسمکرد لە دیوانەکەمدا هەیە.... * هەفتەی داهاتوو ،گفتوگۆیەکی فراوانتر ،لەسەر الساییکردنەوەی شیعری عوسمانلی دەکەین“ .گۆران و من”
من وای دەبینم کە ڕاوەستان لەسەر هەر ئەزموونێکی ئەدەبی هێندەی خودی ئەزموونەکە بایەخی هەیە ،لە برەودان بەو هەنگاوانەی بە مەبەستی زیندووڕاگرتن و بەرەوپێشەوەبردنی ژانرە ئەدەبییە جۆراوجۆرەکان دەنووسرێن ،بەتایبەتی لەسەردەمی ئێستاماندا کە زۆربەی ئەو کار‌و بەرهەمە تازانە دەخرێنە خانەی بەشێوەیەکی فەرامۆشکردنەوەو جددی هەڵوەستەیان لەسەر ناکرێت. من وەکو خوێنەرێک زۆر جاران خۆم لەبەردەم ئەو ئەزموونانەدا دەبینمەوە هەست بە ڕەوشی خراپی ڕەخنەی ئەدەبیمان دەکەم ،هەست دەکەم بۆشاییەکی گەورە کەوتۆتە ناو ناوەندی ڕۆشنبیریمان. چیرۆکی کۆمەڵە کاتێک (خۆڵەمێشی ناودارەکان)ی (سیامەند هادی)م خوێندەوە ،بە پێویستم زانی وەک خوێنەرێک کورتەیەک لەباری سەرنجەکانی خۆم سەبارەت بەو چیرۆکانە بخەمە ڕوو .ئەم کۆمەڵەیە هەشت کورتە چیرۆکی لەخۆگرتووە. سیامەند بە شێوازێکی سادە چیرۆک و بەسەرهاتەکانی مرۆڤی نیشتیمانێکی ستەمدیدەی لەسەردەمی ئێستا‌و ڕۆژگارەکانی دوێنێ دەگێڕێتەوە. ئەوەی جێگەی تێڕامانە وەک بڵێی نووسەر تەواو هەستی بە خەسڵەتی دونیای خوێندنەوەی ئێستا کردبێ خوێنەری نەخستۆتە ناو ئاڵۆزییەکی وەها کە لەناو ڕووداوی بێ سەرەتاو بێکۆتاییدا ونی بکات ،ئەو ڕووداو و پەرۆشییە سەختەکانی مرۆڤ بە زمانێکی سادە دەنووسێتەوە .من ئەو هەستکردنەی نووسەر بە واقیعی ئەو سەردەمە ،بە جیاوازی ئەو دەزانم ئەگینا چیرۆکەکان لەناو هەمان ئەو رەوتەی کورتەچیرۆکی کوردیدان کە لەسەری راهاتووین .نووسەر لە سەرتاپای چیرۆکەکانیدا پاڵەوانەکانی رووداوەکاندا چوارچێوەی لە نەهێناوەتە دەرەوە تا وەک کارەکتەرێکی سەربەخۆ بە خوێنەریان بناسێنێ ،بەڵکو خودی چوارچێوەی ڕووداوەکان ،ئاڕاستەی ڕووداوەکان، یان لە هەندێ شوێندا شۆڕبوونەوەی کارەکتەرەکان بۆ ناو ناخی خۆیان ناسنامەی کاراکتەرەكانمان بۆ دەخەنە ڕوو .تەکنیکی گێڕانەوە لە چیرۆکەکاندا هاوشێوەییەکیان پێوە دیارە ،بەاڵم لە چیرۆکی (ئاشکرابوونی نهێنییەکانی
شارێک) دا تەکنیکەکە بە تەواوەتی گۆڕانی بەسەردا دێت ،ئەم چیرۆکە بابەتێکی قوڕس دەورووژێنێ بەبێ ئەوەی پاڵەوانێکی سەرەکی لەوێدا بوونی هەبێت ،ئەم چیرۆکە لەڕێگەی کارەکتەرێکی نادیار‌و کۆمەڵێک دەنگ و فیگوری جیاوازەوە دەگێڕدرێتەوە، دیارە ئاماژەدان بە هەر دزێوییەک کە ناهاوسەنگییەکی لە ژیانی ئاسایی مرۆڤەکاندا خولقاندبێ لەالیەک ئاستی هاوبەشی ئەدەب لە ئاوێتەبوونی واقیعی ژیانی کۆمەاڵیەتی دەردەبڕێت و لەو شوێنەدا ئەدەب خۆی لە بەرگێکی ڕیالیستیی ڕاستگۆیانەدا بەرجەستە دەکات ،لەالیەکی دیکەشدا گەورەیی ئەوبابەتە و چڕکردنەوەی لەناو کورتە چیرۆکێک‌دا جوانی ئەو تەکنیکە دەردەبڕێ کە نووسەر لەو چیرۆکەدا پیادەی کردووە.
ڕاچڵەکێنەر ،لەالیەکی دیکە نووسەر هەوڵی داوە لە پەنای دەربڕینەکانی ئاماژەی مانادار و مەبەستی ترسناک لەپەنای ڕستەو دیالۆگە هێمنەکانەوە دەرببڕێت و شیکاری ئەو ئاماژانەش بۆ خوێنەر بەجێبهێڵێ. لەناو ئەو کۆمەڵە چیرۆکەدا سێ چیرۆک بە ناوەرۆکێکی پۆلیسیی خۆ دەخەنە ڕوو ،لە ڕاستیدا ئەو سێ چیرۆکە هەق نەبوو لە چوارچێوەی کورتە چیرۆکدا کورت بکرێنەوە ،چونکە بابەتەکانیان پەلوپۆی زۆر دەکێشن و بۆیان هەبوو هەریەکەیان بکرێن بە نۆڤڵێت و ڕۆمانێکی سەربەخۆ ،نووسەر لەو سێ کورتەچیرۆکەدا ڕایدەکێشامە ناو سێ بابەت و سێ ڕووداوی سەرنجڕاکێش کە هەریەکەیان خەیاڵی بۆ الیەک دەبردم ،بەاڵم سەرئەنجام هەستم دەکرد منی لەناوەندی ڕێگایەک
سیامەند هادی نووسەری کۆمەڵە چیرۆکی (خۆڵەمێشی ناودارەکان) من زۆر سەرنجی ئەوەم داوە کاتێک ڕەخنەگرتن لە واقیعی ژیانی کۆمەاڵیەتی دەبێتە بابەتی چیرۆک و ڕۆمانی کوردی زۆربەی جاران هەست دەکەم کە شێوازێکی ڕاپۆرتئامێزی وشک و خاڵی لە جوانیی بەسەر ئەو چیرۆک و ڕۆمانانەدا زاڵە .بەاڵم لەم چیرۆکەدا هەست بە دەربڕین و گێڕانەوەیەک دەکەیت کە بە ڕیتمێکی هێمن دەتباتە سەر ئەنجامێکی
دیارە بەجێهێشتووە، هەندێ جار کورت‌بڕی دەرەقەتی لەقاڵبگرتنی ڕووداوی گەورە نایێت، هەر بۆیە لەو سێ چیرۆکەشدا دەبینین ڕیتمی گێڕانەوە نەیتوانیوە بە چەشنێکی هاڕمۆنی لەگەڵ ڕووداوەکانیاندا بڕوات. ئەو سێ چیرۆکە ئەگەر بۆ منی خوێنەر چەشەیەکی هەبووبێت ،ئەوا ئەو چەشەیە خۆی لەوە کورت دەکاتەوە کە بڵێم ئەوانە ئاماژەو مژدەبەخشی ئەوەن کە نووسەر توانای ئەوەی هەیە
من و جەنگ ...
لە داهاتوودا خۆی لەبابەتی مژارێک بدات کە بە داخەوە هێشتا ڕۆمانی کوردی وەکو پێویست ئاوڕی لێ نەداوەتەوە ،لەکاتێکدا فراوانبوونی شار و ئەو دەرهاویشتانەی لەو فراوانبوونەدا ئاوێتەی ژیانی خەڵک دەبن ،دەبووایە مژاری تاوان وپۆلیسیی زۆر زیاتر لەنێو ئەو بوارەدا ڕەنگی بدابووایەتەوە. ئەوەی لە چەندین کورتە چیرۆکی ناو ئەم کۆمەڵەیە بوو بەجێگەی سەرنجی من ئاریشەی گێڕانەوەو گەڕانەوەیە بۆ ڕابردوو ،نازانم بە ڕێکەوت بووە یان ئەوەیە نووسەر دەیەوێ لەپەنای ئەوە شتێکی دیکەمان پێ بڵێ ،لەو چیرۆکانەدا (چوارەمین ئەلبومی تەنیایی ،خۆڵەمێشی ناودارەکان، وێنەی نەناسراوەکان) دەبینین لە هەموو گەڕانەوەیەکدا بۆ ڕابردوو پەنا براوەتە بەر وێنە ،هەر چەندە نووسەر سەرکەوتووانە توانیویەتی وێنە بکاتە دەروازەی گەڕانەوە بۆناو ڕابردوو (وەک چۆن لە چیرۆکی ئاشکرابوونی نهێنییەکانی شارێکیش دا وێنە ڕۆڵی بەڵگە دەبینێ) ،بەاڵم هێندە دووبارە بوونەوەی (وێنە) وەک خاڵی بنەڕەتی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕابردوو زیان بەبااڵدەستی نووسەر دەگەیەنێت لە بەکارهێنانی تەکنیکی گونجاوی دیکە لە پڕۆسەی گێڕانەوەدا .لەالیەکی دیکە یەک ڕەنگییەکی کەمێک بێزارکەریش بە چەشەی خوێنەر دەگەیەنێت ،بۆیە لەبەرامبەر چەندین ڕێگەی هونەری بۆ گەڕانەوە بۆ زەمەنی ڕابردوو ،بۆ قووڵبوونەوە و شۆڕبوونەوە بەناخی ڕۆژگاری ڕابردوو ناکرێ گێڕانەوە لەیەك شێوە و ڕەنگدا قەتیس بکرێت. لە کۆمەڵە چیرۆکی (خۆڵەمێشی ناودارەکان)دا شتێک کە زۆر جێگەی دڵخۆشییە ئەوەیە کە نووسەرەکەی بە زمانێکی کوردی ڕەوان ،بە ڕێنووسێکی جوان ئەو چیرۆکانەی داڕشتووە ،بایەخی ئەو خاڵە لەوەدایە کە لەنێو ئەو هەموو پاشاگەردانییەی لە دونیای نووسینی کوردی‌دا بەرقەرارە ،کتێبێک ببینی بە زمانێکی جوان و ڕەوان نووسرابێ دەبێ بەهای ئەو جوانیی و ڕەوانییە لەبەرچاو بگیرێ .لەو ڕووەوە سیامەندی نووسەر کە بە شێنەیی لەناو دونیای نووسیندا برەو بە ئەزموونی خۆی دەدا زۆر بە وریارییەوە ئاگاداری ئەو خاڵە بووە ،وەک بڵێی بە وردی جەختی لەسەر ئەو ڕاستییە کردبێتەوە کە جوانی هەر تێکستێکی ئەدەبی پابەندە بە مەرجی جوانیی دەربڕین و زمانی ڕەوان و تەنانەت بە ڕاستیی نووسین و خۆپاراستن لە هەڵەی نووسین .لەم سۆنگەیەوە من چیرۆکەکانی سیامەند بە شایستەی خوێندنەوە دەزانم
تا ئاشنا بم بە دەنگی ئاو هاتوم بمکەیت بە خۆت
لەسەر سنگم بنوسە
ئەی سەرباز وەرە پێکەوە بە ڕەنگی عەشق
بەختیار شارەزوری
بنوسین
من سەربازێکی ماندوم
من سەربازێکی دۆڕاوم
نەفرەت لە جەنگ
لەبەرەکانی جەنگ هاتومەتەوە
کە هێنامیان بۆ جەنگ دڵیان دەرهێنام
گیانم خەڵتانی خوێنی سەربازەکانی هاوڕێمە
کە بردمیان بۆ جەنگ گوشیمیان
تێیدا دۆڕاوین
دە وەرە خاتون
بۆنی باروتم لێدێت
بەلەپیتکەی تفەنگێکیان لە بری دانا
لە جەنگێک هاتومەتەوە
تا دوا تنۆکی عەشقم لێچۆڕا
گیرفانەکانم پڕە لە قەوانی فیشەک
ببینە من چۆن لە جەنگەوە هاتوم
ملوانکەی دوا قسەی هاوڕێکانم پێیە
پێش گیان لەدەست دان
پۆستاڵەکانم لە زەلکاوێکدا فڕێ‌دا تا ببنە ماڵێک بۆ بۆقەکان
بێریەکەشم کردە هێالنە بۆ پاسارییەکان
تفەنگەکەشم لە جۆگەیەکدا کردە پرد بۆ پەڕینەوەی مێرولەکان
من سەربازی هەاڵتوی جەنگێکی دۆڕاوم هاتوم پڕمکەیت لە ژیان
هاتوم پڕمکەیت لە بۆنی خۆت
هاتوم باخچەکانم جارێکی تر بۆ تەفسیر بکەیتەوە
هاتوم ئاشنامکەیت بە زمانی کوکوختی
ڕەنگی گوڵم پێ بناسێنیت
وام لێکە ...لەگەڵ باران قسەبکەم
لە حیکایەتی جێهێشتنی بەفر و ئاسمان تێبگەم
ئاخر من گوێم پڕە لە دەنگی کۆپتەر و فیشەک هاتوم قسە بۆ گوێم بکەیت
پڕم لە حیکایەتی سەربڕاو
پڕم لە یاداشت و داتای سەربازانی کوژراو پڕم لە هاڕەی داڕوخانی ئەو باڵەخانانەی کە ژورەکانی جێ ژوانی عاشقان بون
ژێر پۆستاڵەکانم خوێنی عاشقانی پێوەیە
ئەو باڵەخانانەی
سەربانەکانیان پڕ بو لە هێالنەی کۆتر و حاجی لەق لەق
وەرە خاتون گوێ بنێ بە سنگمەوە
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
ت�سە ن�سدرو�س ت�ی
15
وەزارەتیتەندروستینرخىپێنجههزارو800جۆردهرمانیدیاریكردووه
لەسەر جێگیرکردنی نرخی دەرمان پەرلەمان و وەزارەت ناکۆکن
د .ئیکرام حسێن
خەتای نەخۆشە یان پزیشك؟
مهزههركهریم ماوه‌ى دوو مانگە وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕێگه‌ى سیدییهكهوه نرخى پێنج هه‌زارو 800جۆر‌و نرخى ده‌رمانى له‌خۆگرتووه، به‌سه‌ر ده‌رمانخانه‌كاندا دابه‌شیكردوون، هه‌وڵه‌كانى له‌چوارچێوه‌ى ئه‌وه‌ش یه‌كخستنى نرخى ده‌رماندایه. له هه‌رێمى كوردستان هه‌زارو ١00 ده‌رمانخانه‌ى مۆڵەتپێدراو و نزیکەی ٣0 هه‌زار دەرمانخانەی بێمۆڵەت هەن ئەمە بەگوێرەی ئاماری سه‌ندیكاى ده‌رمانسازانی کوردستان. زۆربه‌ى ده‌رمانخانه‌كان پابه‌ندى بڕیاره‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی دەبن کە بۆ جێگیرکردنی نرخەکان دایناون .بەاڵم لە سلێمانی دهرمانخانهیەکی گەورە ئامادە نییە پابەندبێ و دەڵێت نرخەکان گران کراون. ئاراس عه‌لى ،به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌رمانخانه‌ى دایك دەڵێت :وەزارەت لەو نرخە نوێیانەدا زیادەیان خستووەتە سەر هەندێک دەرمان ،بۆ “زه‌مه‌ن” وتی“ :دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر سیدیهكیان بۆ هێناین و داوایان كردبوو ده‌رمان به‌و نرخانه بفرۆشین، به‌اڵم ئێمه ڕه‌تمانكرده‌وه چونكه نرخه‌كان زۆر به‌رزبوون ،کەچی وەزارەت سێ رۆژ دەرمانخانەکەی پێداخستین و ٣00هەزار دیناریش غەرامەی دابەسەرماندا”. ئاراس هەروەها وتى“ :من له وه‌زاره‌تى
ته‌ندروستى ده‌پرسم بۆچى ناتوانێ ده‌سكارى نرخى ده‌رمان بكات لهكۆمپانیاکانەوه ،بۆچى ده‌سكارى نرخ ده‌كات له ده‌رمانخانه‌كانه‌وه؟ ئایا ده‌سه‌اڵتى كۆمپانیاکان نییه؟ بەاڵم وانییە بەڵکو وه‌زاره‌ت ده‌یه‌وێت قازانجی كۆمپانیاکان زیاد بكات به‌ناوى ڕێكخستنى نرخى ده‌رمانه‌وه”. له مانگى حوزه‌یرانى ٢0١٤وهزارهتى ته‌ندروستى به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چه‌ند بڕیارێكى بۆ یه‌كخستنى نرخى دهرمانو به‌رزكردنه‌وه‌ى كوالێتىو رێگرى له ده‌رمانى قاچاخ ده‌ركرد .مانگى ١٢ى هه‌مانساڵ بریاره‌كه خرایه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، یه‌كخستنى نرخى ده‌رمان به كارێكى قورس‌و ئاڵۆز ناو دەبات ،خاڵس قادر له‌باره‌ى پابه‌ندنه‌بوون به نرخه‌كانه‌وه، وتى“ :بۆچى هه‌موو ده‌رمانخانه‌كان ئاماده‌ن نرخى ده‌رمان یه‌كبخرێت تەنیا چه‌ند ده‌رمانخانه‌یه‌ك نه‌بێ؟ ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى ئه‌وانى تێدایه .لێرەدا هه‌ر كێشه‌و گیروگرفتێكیش هه‌بێ ،له زیانى هاواڵتیان تەواو دەبێ بۆیە ئێمە رێگرى لێده‌كه‌ین”. لە هەرێمی کوردستان ٢٩0كۆمپانیا كاری هاوردنی ده‌رمان ده‌كه‌ن .ئه‌مه‌ش وایكردووه كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان توانای پشكنینی هه‌موو ئایتمه‌كانی ده‌رمانی نه‌بێ .كوالیتی كۆنترۆڵی ده‌رمان به‌پێی رێنماییه‌كی ٢١خاڵی كار بۆ
رێكخستنی نرخی ده‌رمان ده‌كات ،بڕیاره تاوه‌كو كۆتایی ٢0١٩هاوتاكردنی نرخی ده‌رمانیش كۆتایی پێبێ. ئه‌میر محه‌مه‌د ،سه‌رۆكى سه‌ندیكاى ده‌رمانسازانى كوردستان ،به “زه‌مه‌ن”ى راگه‌یاند :ئه‌و دهرمانخانانهى كه گله‌یى ده‌كه‌ن بۆ جێگیرکردنی نرخ ،ئه‌وانه‌ن كه له كۆمپانیاكان ده‌رمان وهردهگرنو دیارى و بەخششی له‌گه‌ڵدایه ،به‌وهۆیه‌وه ده‌رمانه‌كه به‌هه‌رزان دهفرۆشنەوە. ئه‌میر محه‌مه‌د ،ده‌ڵێت :به‌یاسا ئه‌وه رێکخراوه كه دەبێ ده‌رمانخانه‌کان بچنه كۆگاكانى ده‌رمان و لەوێ دەرمان بكڕن نه‌ك لە كۆمپانیاکان .به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هاواڵتى بزانێ ده‌رمان به‌چه‌ند دهكڕێتو چى ده‌كڕێت ،ناكرێت له‌هه‌ر جێگه‌و به‌نرخێك بێت. له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تائێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى تایبه‌ت به ده‌رمان نییه‌و پێشتر سه‌ندیكاى ده‌رمانسازان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت ئه‌م بابه‌ته‌یان تاوتوێكردووه ،به‌اڵم هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه. دۆسیه‌ى رێكخستن‌و گرانى هه‌ندێك له ده‌رمانه‌كان گه‌یشتووه‌ته پهرلهمانو په‌رله‌مانتاران كارى تێدا ده‌كه‌ن ،یه‌كه‌مجار ئه‌م بابه‌ته له‌الیه‌ن سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى داراییەوە وروژێنرا به‌وه‌ى كه نرخى ده‌رمان له‌سه‌ر هاواڵتیان گران كراوه. سۆران عومه‌ر ،بۆ “زه‌مه‌ن” وتى:
“حكومهتو سه‌ندیكاى ده‌رمانسازان نرخى ده‌رمانیان له‌سه‌ر هاواڵتیان بهرزكردووەتهوه به‌بیانوى رێكخستى نرخه‌كان .رێكخستنى ده‌رمان ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ك بێت لەنێوان نرخێكى گران‌و نرخێكى هه‌رزاندا نێوهندبێ ،به‌اڵم حكومهتو سه‌ندیكا كه ده‌یانه‌وێ نرخى ده‌رمان به‌به‌رزى ڕابگرن له بهرژەوهندى كۆمپانیاكان‌و كۆگاكانى دهرمانو دهرمانخانهكاندایە کە نرخیان له‌سه‌ر هاواڵتیان زیاد كردووه”. وتیشى“ :ئێمه ته‌واوى نرخه‌كانى ئێستا‌و ڕابردووى ده‌رمانمان الیه ده‌یبه‌ینه په‌رله‌مان تا لیژنه‌كه‌مان قسه‌ى له‌سه‌ر بكات ،بده‌نگ نابین له‌هه‌ر كارێك زیانى هاواڵتیانى تێدابێو به‌رژوه‌ندى چه‌ند كهسێكو شوێنێك له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندى گشتی هاواڵتیانهوهبن”. سه‌باح مه‌حمود ،ئه‌ندامى لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى له په‌رله‌مانى كوردستان ،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ رێكخستى نرخى ده‌رمان ئاخۆ له‌زیانى هاواڵتیاندایه یان نا. وتیشى“ :ئه‌وه‌ش ده‌زانین یه‌ك ته‌ن ده‌رمان ده بۆ پانزه هه‌زار دۆالر خێرى لێده‌خورێت له‌م واڵته ،هه‌ربۆیه ده‌مانه‌وێت به سیستماتیك ڕێگرى بكه‌ین ،ده‌بێ ٪٥١ی هێنانى ده‌رمان له‌ده‌ستى حكومهتدابێ ٪٤٩ی کەرتی تایبەت ده‌رمان بهێنن، به‌رژه‌وه‌ندى هاواڵتیانو ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن”.
بۆ ئه‌وه‌ى پێویستت به پزیشك نه‌بێ د.ههڤینكهمالشامحهمهد “هه‌موو ڕۆژێك سێوێك بخۆ پزیشكت لێ دوور ده‌خاته‌وه” ئه‌مه په‌ندێكی جیهانییه ،به‌اڵم له ڕاستیدا توێژینه‌وه‌كان ڕۆژ به ڕۆژ ڕۆڵی خۆراك زیاتر ده‌رده‌خه‌ن له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن له نه‌خۆشیه‌كان . تازه‌كان زانستییه توێژینه‌وه چه‌ند له باره‌ی به‌كارهێنانی دهرمانو مادە کیمیاییه‌كان قسه ده‌كه‌ن نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ركردنی بۆ جۆراوجۆره‌كان ،دوو هێنده‌ش له‌باره‌ی پێكهاته سروشتیه‌كان كه به herbal ناودهبرێتو جۆری خۆراك قسه دهكهنو گرنگیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه ،به‌تایبه‌تی ڕۆڵ و كاریگه‌رییان له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی سهوهفانو داخورانی جومگه‌كان‌و ئازاری ماسولكه. ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا خۆشبه‌ختانه ،له هه‌موو جیهاندا بهگشتیو له‌نێوان كۆمه‌ڵگای كوردییدا به‌تایبه‌تی. هۆشیاری ته‌ندروستی هه‌نگاوه‌كانی زۆر به‌خێرایی تێدهپهڕێنێو بایه‌خێكی زۆر‌و
دیاری پێده‌درێت. به‌گشتی كۆمه‌ڵگا هه‌وڵ ده‌دات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی ده‌رمانه ئازار شكێنهكانو مادە کیمیاییهكانو نه‌شته‌رگه‌ری ،دوای ده‌ركه‌وتنی زیانه الوهكییهكانیان .زیاتر به‌دوای ڕێگه‌چاره‌ی سروشتی‌و وهرزشو خۆراكی گونجاو به‌پێی نه‌خۆشیه‌كانیان ده‌گه‌ڕێن . ئه‌مه‌ش ڕۆژانه له پراكتیككردنی كاره‌كه‌مدا به‌ره‌و ڕووم ده‌بێته‌وه له
كلینیكهكهمدا ،كاتێك نه‌خۆش ده‌ڵێت دكتۆر ته‌نیا ده‌مه‌وێت به‌ڕێگای سروشتی‌و وه‌رزش چاره‌سه‌رم بكه‌ی بێ به‌كارهێنانی ئازارشكێن. لێره‌دا ده‌مه‌وێت به‌رچاو ڕوونییه‌ك بده‌م له‌باره‌ی گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ی كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌و كۆنترۆڵكردنی سهوهفانو داخورانی جومگه‌كان دهدهنو ئازاره‌كانیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه: دژه -ئۆكسیده‌كانanti- oxidant له زۆربه‌ی میوه‌و مزرهمهنیهكاندا هه‌یه ،وه‌كو شلك ،سێ‌و ،پیاز ،بلوبیری، تووتڕك ،چای سه‌وز ،تۆزی كاكاو . ئۆمیگا ٣fatty acid omega٣ به‌زۆری له ماسیدا هه‌یه به‌تایبه‌تی تونا ،سهلەموون ،سه‌ردین ،هه‌روه‌ها له چه‌ره‌ساته‌كاندا وه‌كو :گوێز ،فستق، فستقی سودانی ،ده‌نكه كوله‌كه ،گازۆ به‌تایبه‌تی سوێر نه‌كراوه‌كان. زه‌یتی زه‌یتون ،ئه‌میش ماده‌یolecanthalی تێدایه كه وه‌كو دژه هه‌وكردنه‌كان ئیش ده‌كات ،هه‌ندێجار له‌جیاتی ئازارشكێن ده‌توانی سێ كه‌وچكی چا زه‌یتی زه‌یتون بخورێت.
به‌هاراته‌كان :به‌تایبه‌تی زهردهچهوهوزهنجهفیل ،بیبه‌ری توون ،كه وه‌كو دژه - هه‌وكردنه‌كان ئیش ده‌كه‌ن. یارمه‌تی ڤیتامین دیD3 :پاراستنی كڕکڕاگه ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ،ڤیتامین دی له‌م خۆراكانه‌دا زۆره :شیره‌مه‌نیه‌كان ،هێلكه ،ماسی سهلەموون ،ئاوی پرته‌قاڵ ،جگه‌ری ئاژه‌ڵ ،شیری سۆیا ،په‌نیر. ڤیتامین سى :زۆر گرنگه بۆ تهندروستیكڕکڕاگه له‌هه‌موو مزرهمهنیهكاندا هه‌یه وه‌ك :پرته‌قاڵ ،شلك ،كیوی ،مانگۆ، ترێ ،تووتڕك ،بلوبێری ،ته‌ماته ،شوتی، هه‌روه‌ها له‌مانه‌شدا هه‌یه ،بیبه‌ر ،برۆكۆلی، كه‌له‌رم ،بیبه‌ری توون. لێره‌دا ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌مه‌وه كه چه‌ند خۆراك‌و جۆره‌كه‌ی گرنگه ،هێنده‌ش جووڵه‌و وهرزشو مه‌له‌كردن‌و ڕۆشتن به‌پێ گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی جومگهیهكو ماسولكه‌یه‌كی پته‌وو ته‌ندروستت هه‌بێت ،له‌گه‌ڵیشیدا هه‌میشه باری ده‌روونی كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستیت ،بۆیه هه‌میشه لهسهرخۆییو ئارامی‌و دووركه‌وتنه‌وه له گرژی باری ده‌روونی به‌دوورت ده‌گرێت له جۆره‌ها نه‌خۆشی جیاواز.
لەوەدا تاكی كورد ،مەخلوقێكی دەگمەنە كە خۆشحاڵ نابێت بەوەی پزیشك پێی دەڵێت نەخۆش نییە بەڵكو دەیەوێت بە لیستێكی دەرمانەوە بچێتە دەرەوە ،ئەڵبەتە هەمووشمان وا نین ،بەاڵم ئیتر ڕەمەزان دەریدەخات كێ نەخۆشەو كێش ئالوودەی دەرمانو پزیشك‌و نەخۆشخانەیە بێ ئەوەی نەخۆشبێت. پێش‌و دوای رەمەزان نەخۆشخانەكانو هەندێك لە كلینیكەكانیش سیخناخ دەبن لە نەخۆش ،بەاڵم لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان، ئیتر دەبنە چۆڵەوانی ،یان ئەگەر وایش نەبێت ڕێژەی نەخۆش بۆ نیوەو خوار نیوە دادەبەزێت، بۆچی؟ ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنییان هەیە، چارەسەرو پشكنینی رێكخراویان هەیەو مانگانە یان ئەو كاتانەی پزیشك بۆیان دیاریدەكات سەردانی پزیشكەكانیان دەكەن ،هەرچی ئەوانەی تووشی حاڵەتی لەناكاو دەبن ،روودەكەنە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن ،هەرچی ئەوانەیشن كە نەخۆشی ساردییان هەیە ،واتا حاڵەتەكانیان كتوپڕ نین‌و پێویستیان بەچارەسەری خێرا نییە، لە رەمەزانو دوای رەمەزانیشدا هەر سەردانی پزیشك‌و نەخۆشخانەكان دەكەن ،بەاڵم لەو كەینو بەینەدا ژمارەیەك نەخۆش دەمێننەوە، كە نەخۆش نین ،ئەوانەن كە نەخۆشخانەو كلینیكەكانیان پڕكردووە ،كاتێك پزیشك پێیان دەڵێ نەخۆش نین ،موویان كرژ دەبێ لە جێی ئەوەی ڕوویان بگەشێتەوە ،كاتێك دەرمانیان بۆ نەنوسێت دڵگران دەبن لە جێی ئەوەی دڵخۆش ببن ،ئەو جۆرە نەخۆشانە بەیەكو دوو پزیشك باوەڕیان نییە ،چەند پزیشكێك تاقیدەكەنەوە، تا بەپزیشكی دڵخوازی خۆیان دەگەنو عەالگە دەرمانی خۆیان دەستدەكەوێت. لەوانەیە هەر یەكێكمان بپرسین لەوەی كاتێك نەخۆشێك نەخۆش نییەو دەرمانی بۆ دەنووسرێت خەتای پزیشكەكەیە یان نەخۆشەكە ،بێگومان خەڵكی زیاتر توانجییان بۆ پزیشكەكەیە ،بەاڵم گوناهی نەخۆشەكانیش كەمتر نییە لەو پزیشكە چاوچنۆكانە ،ئەی ئەو نەخۆشانە لەم مانگی رەمەزانەدا كوان و لە كوێن؟ ئەگەر ئەوەندە باری تەندروستییان باشە ڕۆژووگرتن رێگەی هاتنیان پێنادات بۆ نەخۆشخانەكان ،كەواتە ئەوانە نەخۆش نین، بەشێكی خەتای گەورەشیان دەكەوێتە گەردن، سەریان نایەشێتو پەڕۆی پێوە دەبەستن. ئێمە لە واڵتێك دەژین چاودێری كلینیكو نەخۆشخانە ئەهلییەكان نزیكەی سفرە ،لەگەڵ ئەوەی پزیشكی بەویژدانو مرۆڤدۆست‌و زۆر باشیشمان هەن ،ژیانی خۆیان بۆ زانستی پزیشكی‌و بۆ خزمەتی نەخۆش تەرخانكردووە، بەاڵم بێگومان هەندێك پزیشك‌و دەرمانفرۆشیش مەلەكردنیان پێخۆشە لە ئاوی لیخندا ،ئەوانە دەرمانو نەشتەرگەری ناپێویست بەسەر خەڵكیدا دەدەن ،زیاتریش بەسەر ئەو خەڵكانەی نەخۆش نین‌و هیچ كاریان بەپزیشكو نەخۆشخانە نییە. لەمو لەو گوێمان لێدەبێت نەخۆش داد‌و نادادیەتی لە دەست پزیشك ،كە هەر جار دەچێتە الی پزیشكێك عەالگەیەك دەرمانی بۆ دەنووسێت ،بەاڵم ئەوەی سەیرە ئەو پزیشكانەی كەمتر دەرمان دەنووسنو تا نەزانن نەخۆشەكە بەڕاستی پێویستی بەو دەرمانەیە بۆی نانووسن الی خەڵك خۆشەویست نین ،كلینیكەكانیشیان چۆڵنو هەر لەبەر ئەو نەنووسینی دەرمانە خەڵكی كەمتر ڕوویان تێدەكات ،جا بە ویژدانەوە بڵێن ،عەالگە دەرمانی ناپێویست خەتای پزیشكە یان خەڵك؟
د� پ��ەروەردە و ن��وێ��� ن� ن
14
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
10ههزارفۆڕمیبەشداریکردندابهشكراوه
خوێندكارانىهەرێمدهبنهفڕۆكهوان مهزههركهریم
به‌ڕێزعه‌باس
له‌نێوان مامۆستا ئهسماو مامۆستا عهبدولزاهیردا “كه‌چه كۆمار” یه‌كێكه له ڕۆمانه‌كانی ڕۆماننووسی ناسراوی میسری “عه‌ال ئه‌سوانی” ڕۆمانه‌كه باس له كۆمهڵگاو ده‌سه‌اڵتداری میسری ده‌كات به‌تایبه‌تی شۆڕش یان مانگرتن‌و خۆپیشاندانی ئۆكتۆبه‌ری میسر كه بووه هۆی البرنی حوسنی موباره‌ك .ئێمه له‌سه‌ر دیمەنێكی ڕۆمانه‌كه ده‌وه‌ستین كه دۆخی په‌روه‌رده‌و فێركردنمان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه له‌و واڵته‌دا. گابرێل گارسیا ماركیز ڕۆماننووسی ناسراوی كۆڵۆمبی كۆڕێك ده‌گێڕێت له ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی ڕۆمانه به‌ناوبانگه‌كه‌یه‌وه “سه‌دساڵ ته‌نیایی” ئامادهبووییهكی كۆڕه‌كه بهماركیز ده‌ڵێت :كاتێك سه‌د ساڵ ته‌نیاییم خوێنده‌وه وام هه‌ست ده‌كرد تۆ له خێزانه‌كه‌ی مندابی یان له ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا ژیابی .چونكه کتومت باسی ئێمه ده‌كه‌یت! وه‌ك خوێنه‌رێك كاتێك “كه‌چه كۆمار”ی عه‌ال ئهسوانیم خوێنده‌وه له زۆر شوێنداو به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی باسی دۆخی په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌كات به‌ماناو فۆرمی جیاواز ،ئه‌و هه‌سته‌م الدروستبوو زۆر له كوردستان ده‌چێ! مامۆستا عه‌بدولزاهیر به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌یه‌كه به‌ناوی “قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی نه‌هزه‌ی كچان” قسه‌كانی‌و كاره‌كانی نوێنه‌رایه‌تی كۆمهڵگاو ده‌سه‌اڵتدارێتی میسر ده‌كات ،مامۆستا ئه‌سماش مامۆستای زمانی ئینگلیزییه پاش دوو ساڵ له به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له هه‌مان قوتابخانه ده‌بێ به‌مامۆستا ،مامۆستا ئه‌سما ده‌یه‌وێ به‌ڕاستی په‌یامی مامۆستایی بگهیهنێتو تاكه مامۆستایه هه‌موو فێرخوازه‌كانی خۆشیان دهوێتو له وانه‌كانی تێده‌گه‌ن مامۆستا ئەسما له به‌رژوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاكانی دیكه ده‌دات كه خه‌ریكی گهندهڵینو به‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێ تا دەگات بەوەی تۆمه‌تی جۆراوجۆری دەخەنه پاڵ .به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بۆ تۆمه‌تی سفوریبوونهوه سكااڵ بۆ سه‌روی خۆی به‌رزده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی الیبهرنو لێپرسینه‌وه له مامۆستا ئەسما بكه‌ن! كاتێك له وهزارهتو له‌سه‌رووی خۆیه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ده‌رده‌كه‌وێ مامۆستا ئەسما جلێكی یاسایی لهبهركردوهو هیچ كێشه‌ی نییه .به‌اڵم ڕوون ده‌بێته‌وه به‌ڕێوه‌به‌ر له‌خۆیه‌وه ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه‌و له وه‌زاره‌ت پشتی هه‌یه. جاببینە ئه‌وه‌ی خواره‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌یه! له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا مامۆستا ئەسما ده‌ڵێت :كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ،من وانه‌ی تایبه‌تی ناڵێمه‌وه‌و به دڵسۆزیی له پۆلدا وانه ده‌ڵێمه‌وه. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ،من هه‌ڕه‌شه له تۆڕی وانه تایبه‌تییه‌كان ده‌كه‌م كه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه له‌گه‌ڵ مامۆستای یهكهمو زۆربه‌ی مامۆستاكان سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن .ئه‌وانه كچه قوتابیه‌كان دهڕووتێننهوهو ناچاریان ده‌كه‌ن وانه‌ی تایبه‌تی وهربگرنو بچنه گروپه‌كانی بههێزكردنهوه. مامۆستا ئه‌سما باسی مامۆستا عهبدولزاهیرو مامۆستاكانی دیكه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن جیاوازی له‌نێوان خوێندكاره‌كاندا دهكهنو خوێندنگا له بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییه‌كانی خۆی الیداوه ،ئه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌یه به قۆپیهشبێ ده‌رده‌چێ له‌ژێر ناونیشانی “یارمه‌تی!” ئه‌وه‌شی پاره‌ی نییه‌و ناتوانێ خول بكاته‌وه ،كه‌وتنی مسۆگه‌ره .بۆیه مامۆستا ئەسما ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ ناكرێت‌و وتنه‌وه‌ی وانه‌ی تایبهتیو خولی به‌هێزكردن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه! مامۆستا ئەسما ده‌ڵێت :له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌وه بریارمدا هه‌موو تواناكانی خۆم بخه‌مه‌گه‌ڕ ،بۆیه ئاستی كچه خوێندكاره‌كانم ورده ورده به‌رزبوویه‌وه هه‌موویان له تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵدا ده‌رچوون .له‌و سێ پۆله‌ی من وانه‌م پێده‌وتنه‌وه تاقه قوتابیه‌ك له ئینگلیزی‌دا نه‌كه‌وت .کەچی له‌بری ئه‌وەی سوپاس‌و ده‌سخۆشی لێبكرێت ،له‌الیه‌ن مامۆستا عهبدولزاهیری بەڕێوەبەرەوه بانگ ده‌كرێت بۆ لێپرسینه‌وه‌و پێی ده‌ڵێت :ئه‌گه‌ر شێوازی وانه‌وتنه‌وه‌ی خۆت نه‌گۆڕیت، ئه‌وا سزات ده‌ده‌م. داده مه‌نال كه یه‌كێكه له مامۆستاكان به مامۆستا ئەسما ده‌ڵێت :كاتێك هه‌موو شتێك له پۆلدا باس ده‌كه‌ی ،نانی مامۆستاكانی تر دهبڕیتو كه‌سیش هه‌رگیز ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ت پێ نادات! ئه‌وه ڕاسته عه‌ال ئه‌سوانی دۆخی ههژارییو شێوازی ژیانی میسرییه‌كان ده‌گێڕێته‌وه كه چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی خراپی جێهێشتووه ،ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌شمان پێبێبڵێت تاكه‌كان چه‌ند دوو ڕوون به‌ناوی پاكێتی‌و پاراستنی ئهخالقهوه چی ده‌كه‌ن به مامۆستا ئەسما و له‌الیه‌كی دیكه‌وه چ خیانه‌تێك له خوێندكاره‌كان دهكهنو چ جۆره پهروهردهیهكیان ده‌كه‌ن!
ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەرفەتێکی باش رەخساوە بۆ ئەو گەنجانەی ئارەزوو دەکەن ببنە فڕۆکەوان .بۆ ئەمەش هەم لە بەغدا هەم لە نزیکی سلێمانی ناوەندی فێرکردن و پێگەیاندن ئامادەن بۆ وەرگرتن. لە تازەترین دەرفەتدا ،لەڕێی پەروەردەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی سلێمانییەوە ١٠ ،هەزار فۆڕمی بەشداریکردن لە خولەکانی فێربوونی فڕۆکەوانی لە هێڵی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دابەشکراوە. ئەو خوێندكارانەی خوازیاری ئەوەن ببنە فڕۆکەوان ،دەتوانن دواى ته‌واوكردنى پۆلى ١٢بەشداری خولەکان بکەن .مەرجەکان بۆ بەشداریکردن ئەوەیە کە ته‌مه‌نیان لە بیست‌و دوو ساڵ زیاتر نه‌بێ ،خوێندكارى به‌شى زانستى بن و نمره‌كانیان له ٦٥كهمتر نه‌بێ. لیواى لۆجستى فڕۆكه‌وانیى ئازاد ئیبراهیم شاڵى ،دەڵێت :بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنى فۆڕمى فرۆكه‌وانى هی خۆیەتی ،ئاماژەی بەوەدا بۆ یەکەمجارە لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا ،خوێندکاران بانگهێشت دەکرێن بۆ فڕۆکەوانیی. شاڵی وتی“ :بۆ ئەوەی خوێندکارانی دهۆک و هەولێریش بەشداری بکەن، له‌سه‌ر سیدى زانیاریی و رێنماییەکانم بۆ په‌روه‌رده‌كانى ئەو پارێزگایانەش ناردووە. فۆڕمه‌كان بۆ هۆشیاریى ئاسمانییه ،به خوێندكاران ده‌ڵێین خۆتان ئاماده بكه‌ن بۆ كۆلیژى فڕۆكه‌وانیى كه له‌الیه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێ كه ئامانجیان به‌شدارىكردنى خوێندكارانى كوردستانه له‌و كۆلیژه‌دا”. سااڵنى ڕابردوو ژمارەیەک خوێندكارى هه‌رێمی کوردستان به‌شدارییان له‌كۆلێژى فڕۆكه‌وانیى عێراقدا كردووه‌و ئێستا
مەدرەجی ئەکادیمیای فرۆکەوانیی لە عەربەت
هەندێکیان ئه‌فسه‌رى فڕۆكه‌وانین و سااڵنه له‌رێى نووسراوی فه‌رمییه‌وه ،وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاگادار ده‌كرێتەوە تا خوێندكار بۆ كۆلێژه‌كه بنێرێ. دواى گه‌یشتنى فۆڕمه‌كان به په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ،له‌وێشه‌وه به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كاندا دابه‌شكراون و له‌وێشه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته قوتابخانه‌كان. دڵشاد عومه‌ر ،به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به “زه‌مه‌ن”ى وت: “ته‌نیا فڕۆكه‌وانى عێراقى نییە کە فۆڕمى ئاڕاسته كردووین ،بەڵکو ئەکادیمیای فڕۆكه‌وانى ئه‌هلیى لە عه‌ربه‌ت داوایان له خوێندكاران كردووه دواى ته‌واوكردنى ئاماده‌یى ده‌توانن فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه”. دڵشاد عومه‌ر ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه خوێندكارانی کورد به‌شدارى فڕۆكه‌وانیى عێراق بكه‌ن ،چونكه ئەو بەشە کەرتێکی گرنگە هەم بۆ هێڵێ فڕۆکەوانی مەدەنیی، هەم بۆ فڕۆکەوانی سەربازییش .هەروەها خوێندن به‌بێ به‌رامبه‌ره و لەبەر ئەوەی
فۆتۆ :شوان محەمەد
دامەزراوەیەکی حكومییه ،دواى ته‌واوكردنى كۆلێژ ،بەزوویی داده‌مه‌زرێن. ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانیى له فڕۆکەخانهى عه‌ربه‌ت جیاواز له سااڵنى ڕابردوو له‌مساڵدا به‌سه‌ر په‌روه‌رده گشتیه‌كانى سلێمانیدا گه‌ڕاوه تا خوێندكارانى پۆلی دوانزه‌ی زانستى‌و وێژه‌یى و پیشەیی و بازرگانى، به‌شدارى لە خولەکانی ئه‌كادیمیاكه‌دا بكه‌ن بۆ ئەوەی ببنە فڕۆکەوانی مەدەنیی. سه‌ردار سۆفى ،به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌كادیمیاى فڕۆكه‌وانیى لە عه‌ربه‌ت بۆ “زه‌مه‌ن” روونیکردەوە ،مه‌رجى وەرگرتنی فێرخواز ئەوەیە کە پێویسته هه‌ناسه‌دانى باشبێو جه‌ڵده‌ى دڵ لێینهدابێو په‌ركه‌مى نه‌بێ، هەروەها نه‌شته‌رگه‌رى قورسى بۆ نه‌كرابێ. لەو ئەکادیمییە ته‌نیا ٥٠خوێندكار وه‌رده‌گیرێن. سەردار سۆفی وتیشى“ :خوێندكار به‌دوو ساڵونیو بڕوانامه به‌ده‌ست ده‌هێنێ ،هەروەها بڕى ٥٥هه‌زار دۆالری لێوه‌رده‌گرین ،سه‌ره‌تا هه‌زار دۆالر پێشه‌كى دەدات پاشان مانگانه
چوار سه‌د دۆالرى لێوه‌رده‌گیرێ .به‌شێكی تاقیکردنەوە تیۆریی و پراکتیکییەکانی ئەم خوالنە له واڵتانى میسر‌و سودان ئەنجام دەدرێن”. هەرێمی کوردستان خاوەنی دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتییە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر ،هەروەها لە عەربەت کە کەوتووەتە باشووری رۆژهەاڵتی شاری سلێمانی ،فڕۆکەخانەیەکی بچووکتر هەیە کە سەرەتا بەناوی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵییەوە کرایەوە ،ئێستا کراوەتە ئهكادیمیایەکی فڕۆکەوانیی و هاواڵتیان دەتوانن بەپێی مەرجەکانیان ببنە فڕۆکەوان. ئەکادیمیای فڕۆکەوانی عه‌ربه‌ت ،ئێستا سه‌رجه‌م فێرخوازەکانی له خواروو ناوه‌ڕاستى عێراقه‌وه هاتوونو بهشداریانکردووە .ئەمساڵ ده‌رگاى بۆ خوێندكارانى كوردستانیش كردووەتەوە .ئه‌وانه‌ى له ئه‌كادیمیاى فڕۆکەوانی عه‌ربه‌ت ده‌رده‌چن ،دواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى نمره‌كانیان ده‌توانن به‌شدارى خولى فڕۆكه‌وانیى عێراقى بكه‌ن.
رێنماییبۆخوێندکاران
چۆنخۆتئامادەدەکەیتبۆتاقیكردنهوهكان؟ بههمهنجهبار* .١كاتی ته‌واو ته‌رخان بكه بۆ سه‌عیكردن: هه‌وڵبده خشته‌یه‌ك دابنێ بۆ دابه‌شكردنی وانه‌كانت به‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوته تاكاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ،به‌شێوه‌یه‌ك بتوانی فریای پیاچوونه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌كانی خوێندوتن بكه‌وی .ئه‌مه‌ش ده‌توانرێ له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یان زیاتر پێش ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان بكرێت .هه‌ندێك لهخوێندكاران هیچ كاتێك بۆ پیاچونه‌وه‌ی وانه‌كانیان ناهێڵنه‌وه‌و تەنیا رۆژێك یان شه‌وێك پێش ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ونه خۆیان‌و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاتی پێویستیان نهبێو توشی شپرزه‌یی و شڵەژان ببن بۆیه ده‌بێت ماوه‌یه‌ك پێش تاقیكردنه‌وه‌كان پالنت ههبێو بزانی چه‌ندت كات پێویسته بۆ پیاچونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وانه‌كانت. .٢ئه‌و شوێنه‌ی كه سه‌عی تیادهكهیت ئامادهیبكهو رێكی بخه: ئه‌مه‌ش واته ده‌بێ شوێنی سه‌عیکردن گونجاوبێو شتی وای تێدانه‌بێ كه سه‌رنجت البدات له سهعیكردنهكهت .هه‌روه‌ها هه‌وڵبده هه‌رشتێك ده‌زانی دوورت ده‌خاته‌وه له سه‌عیكردن الیبهره ،به‌تایبه‌تی تهلهفزیۆنو ئایپادو پله‌یسته‌یشن. .٣لهكاتی سه‌عیكردندا قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت به‌كاربهێنه: به‌كارهێنانی قه‌ڵه‌م بۆ دروستكردنی هێڵكاریو دایه‌گرام به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی ئه‌و شتانه‌ی ده‌زانی گرنگن و یارمه‌تیت ده‌دا ئه‌و شتانه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه له‌بیریان نه‌كه‌یت‌و زوو بێنه‌وه بیریت ،له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ ئه‌و شتانه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه ده‌توانی له‌ڕێی قهڵهمهكهتهوه بیكه‌یته وێنه‌ی گرافیكیو به‌مه‌ش هه‌ستی بینینیشت به‌شدار ده‌بێ له فێربوونداو باشتر شته‌كان ده‌چنه یادگاتهوه.
.٤پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ی سااڵنی ڕابردوو شیكار بكه: زۆر گرنگه ،خوێندكاری هه‌ر قۆناغێكی خوێندنی كه پرسیاری سااڵنی تر دهسبخهیتو هه‌وڵبده‌ی خۆتی پێتاقی بكه‌یته‌وه ،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌كه‌و هه‌روه‌ها ده‌بێته مه‌شقێكی كرداری پێش تاقیكردنه‌وه‌كان‌و ده‌زانی چه‌ندت پێویست به‌كات ده‌بێ بۆ تاقیكردنه‌وه سهرهكیهكهت ،له‌هه‌مووی گرنگتریش فێری شێواز‌و شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی خۆتی بۆئامادهدهكهیت ده‌بیت. .٥ئه‌وه‌ی سه‌عیت تێداكردووه بۆ كه‌سانی تری باس بكه: یه‌كێك له‌و ڕێگه‌یانه‌ی یارمه‌تی تێگه‌یشتن و باشتربوونی بیركردنه‌وه‌ت ده‌دات باسكردنی ئه‌وه‌یه كه خوێندوته‌وه بۆ هاوڕێكانت یان ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت. به‌مه‌ش هه‌م سوود بههاوڕێكهت ده‌گه‌یه‌نیت و هه‌م ده‌بێته مه‌شقێك بۆ خۆت و هه‌روه‌ها ڕه‌نگه هه‌ندێك جار باش تێینهگهشتبیت و هاوڕێكه‌ت بۆت ڕاستبكاته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ،بۆیه هه‌وڵ بده كاتێك دابنێن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتدا به‌كۆمه‌ڵ باسی ئه‌و بابه‌تانه بكه‌ن كه سهعیتان تێداكردووه. .٦ماوهیهكی زۆر له‌سه‌ریه‌ك سه‌عی مه‌كه: هه‌وڵبده ناوبه‌ناو ئیسراحه‌تێك به مێشكت بده و له هه‌ر ناوبڕێكدا كه ده‌یكه‌یت بۆ پشوودان ئاو بخۆره‌وه، چونكه ئاوخواردنه‌وه یارمه‌تیت ده‌دات تا مێشكت هه‌ر بهچاالكی بمێنێته‌وه .هه‌روه‌ها كاتی ته‌واویش بۆ خه‌وتن دابنێ و پشوو به‌جه‌سته‌ت بده. .٧خواردنی ته‌ندروست بخۆ: خواردنی میوه‌و سه‌وزه‌ی جۆراوجۆر‌و پڕ له ڤیتامین مێشكت بهدروستیو باشی
ده‌هێڵێته‌وه‌و واده‌كات مێشكت باشتر وانه‌كان وهربگرێتو یادگه‌ت به‌هێز ده‌كات. .٨لهكاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا په‌له مه‌كه: پرسیاره‌كان زۆر به وردی‌و جوانی بخوێنه‌ره‌وه‌و تێبینیان له‌سه‌ر بنووسه‌و گه‌ر شتێكت نه‌زانی ده‌ستنیشانی بكه‌و بازده به‌سه‌ریداو دوایی بچۆره‌وه سه‌ری، ئه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی كاتت لێ به‌فیڕۆ نه‌ڕوات. ئه‌گه‌ر پرسیارێكت ال ڕوون نه‌بوو پرسیار له مامۆستاكه‌ت بكه‌و داوای ڕونكردنهوهی لێبكه .دوای وهاڵمدانهوهش ،پێداچوونه‌وه بكه‌و دڵنیابه‌ره‌وه كه‌هیچ لقێك یان
پرسیارێكت به‌جێنه‌هێشتووه. .٩یاساو ڕێنماییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان بزانه‌و پابه‌ندبه پێیانه‌وه: له‌كاتی بۆئه‌وه‌ی ئه‌میش تاقیكردنه‌وه‌كاندا توشی كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ نه‌بیته‌وه له‌الیه‌ن چاودێری تاقیكردنهوهكانهوهو كاربكاته سه‌ر وهاڵمدانهوهكانت ،له‌بیرت بێت پێویسته هه‌میشه ئارام بیتو هێمنی ناوهۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان بپارێزیت. * سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆڕی زمانی ئینگلیزی
�� ڵ���ە ڵ��گە
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
13
لە توركیا 16هەزارو لە ئێران 10هەزار بەڵگەنامە هێنراونەتەوە
ه‌كانى كورد به‌ڵگه‌نام لەئەرشیفخانەیواڵتاندەهێنرێنەوەکوردستان
سەرچین ساڵح بۆ كۆكردنەوەو هێنانەوەی دەستنووس و بەڵگەی مێژوویی سەبارەت بەكورد و كوردستان، زانكۆی سلێمانی لەڕێی تیمێكی تایبەتەوە ئەرشیفخانەی چەندین واڵت گەڕاوەو بەرپرسانی زانكۆ و ناوەندەكە دەڵێن ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە. ئەم كارە لەڕێی (ناوەندی كوردستان بۆ دیكۆمێنتكردن و لێكۆڵینەوەی ئەكادیمیی) كە سەر بە زانكۆی سلێمانییە دەكرێت.
سەنتەرەكە ماوەی ساڵێكە دامەزراوەو بە تەنیا سەنتەر دادەنرێ لە هەرێمی كوردستان بۆ كۆكردنەوەی زانیاریی لەسەر شوێنی بەڵگەنامەو دیكۆمێنتەكانی كورد و كوردستان. كنەو گەڕانی ئەو سەنتەرە، سەرەتا لە پایتەختی واڵتانی ئەرمینیا ،توركیا ،ئێران و عێراقەوە دەستیپێكردووە .هەر دەستنووس و بەڵگەو كەرەسەیەكی مێژوویی تایبەت بێ بە كوردستان، دەكەوێتە چوارچێوەی ئەو شتانەی كۆیاندەكاتەوە. سەنتەرەكە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەڵێت:
سەنتەرەكە كاری زۆری كردووە چاوەڕێ دەكەن لە ئایندەیەكی نزیكدا جێگە دەستیان دیاربێ. د .ڕەزا حەسەن ،سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەوەكالەت بۆ “زەمەن” روونیكردەوە ،لەو پایتەختانەی گەڕاون بۆ ئەرشیفی كورد‌و كوردستان ،كاری باش كراوە .ئێستا بەتیمێكی فراوان خەریكی پۆلێنكردنی بەڵگە ئەرشیفییەكانن. د.رەزا وتی“ :هێنانەوەی ئەرشیف و بەڵگەكان پێویستی بە كات‌و بەرنامەیە ،ئەو واڵتانەی بەڵگەنامەكانی تێدایە ئەگەر
هاوكاریشمان نەكەن ئەوا ئێمە بە پارە لێیان دەكڕینەوە چونكە كڕینەوەیان ئاساییە”. بەڵگەنامە مێژووییەكانی كورد‌و كوردستان لە دەرەوه ،زیاتر خۆی لە نووسراو دەستنووسو ئاسەوارو بەڵگەنامەی مێژوویی‌دا دەبێنێتەوە .زانكۆی سلێمانی لەالیەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە سەرپشككراوە لە هێنانەوەیان و دیسان دانانەوەیان بەشێوەیەكی ئەكادیمیی. بۆ كوردستان ناوەندی دیكۆمێنتكردن و لێكۆڵینەوەی ناوەندێكی ئەكادیمیی، دیكۆمێنتكردن بەڵگەنامەیی- و لێكۆڵینەوەی ئەكادیمیی سەر بە زانكۆی سلێمانییەو مانگی ئابی ساڵی رابردوو دەستی بەكاركردووەو بڕیارە بێجگە لە ناوخۆی كوردستان، سەردانی هەموو ئەو مۆزەخانە و ئەرشیفخانانەی پێدەچێ بەڵگەو ئەرشیفی كورد‌و كوردستانیان تێدا هەڵگیرابێ بكەن. هەردی مەهدی ،بەڕێوەبەری ناوەندی كوردستان بۆ دیكۆمێنت‌و لێكۆڵینەوەی ئەكادیمی لە زانكۆی سلێمانی بە “زەمەن”ی وت: “گرنگی دەدەین بە دەستنوسو بەڵگەنامەو مێژووی زارەكی، ئەمانە لەناو كوردستان‌و لەدەرەوە هەن ،دەستمانكردووە بە پرۆسەی بە دیكۆمێنت كردنیان ،ئەو واڵتانەی بەڵگەنامەكانی لە دیاریكراودا چوارچێوەیەكی بەڵگەنامەكانمان پێدەدەنەوە. بەدواداچونەكان، بەپێی بەڵگەنامەو دەستنوسەكان لە ئێران و توركیا‌و ئەرمینیاو بەریتانیاو مەككەو مەدینەو هندستانن ،بەاڵم جارێ لە توركیا‌و ئێرانەوە دەستیان پێكردووە. هەردی مەهدی وتی“ :لە پێنج مانگدا لە توركیا 16هەزارو لە
ئێران 10هەزار بەڵگەنامەمان هێناوەتەوە ،زیاتر لە شەش هەزار الپەڕە دەستنوسی زانایانی كوردمان هێناوەتەوە کە تێیدایە مێژوەكەی بۆ 600ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە”. بەڵگەنامەو نوسینەكان یان لەسەر كورد نوسراون یان دژی كورد نوسراون یان هی زانایانی كوردن ،ئەكادیمیاكە لە هەردوو بارەكەدا كێشەی نیە ،هەردی دەڵێت :ئەوانە بەشێكن لە مێژووی كورد ،نەخشەی كوردستان‌مان دەستكەوتوە هی ساڵی 1853هەر چوار پارچەی كوردستانی تێدایە، بەڵگەنامەمان دەستكەوتوە دیوی شاراوەی شۆڕشەكانی كوردی تێدایە ،یەك ملیۆن بەڵگەنامەی كورد لە ئەرشیفی عوسمانی‌دا پارێزراوە”. گۆمەشینی، فەرهەنگ وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ڕێوشوێنەكانی وەزارەتەكە بۆ كۆكردنەوەو دیسان هێنانەوەی ئەرشیف و بەڵگەكان به “زەمەن”ی راگەیاند :وەزارەتی رۆشنبیریی ئاگاداری كارەكانی ئەو سەنتەرەیەو هەركاتێ بیانەوێ بەڵگەو ئەرشیف كۆبكەنەوه، هەروەها پێدراون. ڕێگە هەماهەنگیشیان هەیە هەركاتێ بەڵگەنامەو ئەرشیفیان هێنایەوە لەڕێگەی فڕۆكەخانەو خاڵه سنوورییەكانەوه ،كارئاسانییان بۆ دەكەن. گۆمەشینی وتیشی“ :تەنیا ئەو سەنتەره هەیە كە ئەوكارانە بكات ،ئەویش سەرۆكایەتی هەموو سلێمانی زانكۆی ئەركەكانی لە ئەستۆگرتووەو خۆیان كارەكانیان ئەنجام دەدەن. تەنیا الیەنی ئیداریی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیەو هاوكارییان دەكەین لەمبارەیەوە”.
ئەو چاپخانەیەی کارتی سلێمانی چاپ دەکات لە بەغدا لۆدێکی زۆری لەسەرە!
وابڕواتبەپێنجساڵیترکارتینیشتمانیتەواونابێت زەمەن مه‌حمود نورى دواى ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌كانى ته‌واو ده‌كات بۆ ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانیى ،به‌اڵم له برى كارته‌كه پارچه‌یه‌ك وه‌ره‌قه‌ى پێده‌درێت ،كه له‌سه‌رى نووسراوه ناوەڕاستی مانگى حوزه‌یرانى ساڵى ٢0٢1نۆره‌ى ده‌ركردنى كارته‌كه‌ى دێت واتە رێک دوو ساڵی تر. نزیكه‌ى دوو ساڵه حكومه‌تى به ده‌ستیكردووه عێراق نوێكردنه‌وه‌ى كارتى زانیارى خێزانه‌كان‌و گۆڕینى رەگەزنامەو ناسنامە به كارتى نیشتمانیى، ئه‌م كارته جێى ناسنامه‌ى بارى شارستانى‌و ناسنامه‌ى عێراقیی ده‌گرێته‌وه ،به‌اڵم ئه‌وه‌ى هاواڵتیانى نیگه‌ران كردووه درێژبوونه‌وه‌ى سه‌ره‌ى ده‌ركردنى ئەم كارتەیە. مه‌حمود نورى هاواڵتیهكى ته‌مه‌ن ٤٩ساڵى دانیشتووى سه‌یدسادقه به “زه‌مه‌ن”ى وت: “دوو ساڵ‌و دوومانگو 11رۆژ سه‌ره‌یان بۆ داناوم ،خۆیان دیاری‌یان كردووه رۆژانه 50كارت ده‌ربكه‌ن بۆ هاواڵتیان ،ئه‌مه‌ش پاڵه‌په‌ستۆیه‌كى زۆرى دروستكردووه ،هاواڵتیان وایان لێهاتووه نه‌چن بۆ ده‌ركردنى كارتى نیشتمانیى له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌زانن له دووساڵى ئاینده‌دا نۆره‌یان نایه‌ت”.
هاواڵتیان دەبێت سەرەیەکی زۆر بگرن تا دەبنە خاوەنی کارتی نیشتمانی
هاواڵتیان دەڵێن :له واڵتێكى ئه‌وروپا به شه‌ش مانگ ناسنامه ده‌ده‌ن به په‌نابه‌رێك كه بیانووى مانه‌وه‌ى هه‌بێ ،کەچی له واڵتى خۆماندا بۆ پێدانى كارتى نیشتمانیى چه‌ند ساڵێكمان پێویسته‌و ناچارین
بچین سه‌ره‌ی بۆ بگرین بۆ ده‌رهێنانى. پارێزگاى سنوورى له سلێمانیدا ٢1فه‌رمانگه‌ى تایبه‌ت به ده‌ركردنى كارتى نیشتمانیى كراونه‌ته‌وه ،تائێستا ٢50هه‌زار
كارتى نیشتمانی‌یان بۆ هاواڵتیان ده‌ركردووه. شێركۆ ئه‌حمه‌د ،به‌ڕێوه‌به‌رى كارتى نیشتمانیى پارێزگاى سلێمانى به “زه‌مه‌ن”ى وت“ :فه‌رمانگه‌یه‌كى زۆر بۆ ده‌ركردنى كارتى نیشتمانیى
كراوه‌ته‌وه‌و هاواڵتیهكى زۆر ڕووى كردووەته فه‌رمانگه‌كان .هه‌ر پارێزگایه‌كیش یه‌ك به‌شی چاپی هه‌یه‌و تایبه‌ته به‌و پارێزگایه، به‌شی چاپهكهى پارێزگاى سلێمانى له به‌غدا ،لۆدێكى زۆرى له‌سه‌ره. ئه‌مانه‌و چەندی تر هۆكارى دواكهوتنن”. بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانیی، ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە لەسەر پارێزگاى سلێمانی دانراون و تێکڕا ٢1فەرمانگەیان بۆ کراوەتەوە .لەو دوو ساڵەدا تائێستا 550هه‌زار هاواڵتى سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كانیان كردووه‌و ٢50هه‌زار كارتیان پێدراوە. كارتى نیشتمانیى جێگره‌وه‌ى رەگەزنامهى عێراقی و ناسنامه‌ى شارستانییه هەمان زانیارییه‌كانى ناو كارتى زانیارى تێدایه .به‌وته‌ى ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق له‌به‌رئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌كان مه‌ركه‌زین بۆیه گرفتى دروستكردووه. به‌هار مه‌حمود ،ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به “زه‌مه‌ن”ى وت“ :ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانیى مه‌ركه‌زییه‌و هه‌موو مامه‌ڵه‌كان ده‌چنه‌وه به‌غدا ،بۆیه خاویى به پرۆسه‌كه‌وه دیاره‌و نۆرهكان درێژبوونه‌ته‌وه ،پەرلەمانی عێراق هه‌وڵ دەدات چارەسەرێکی مامناوەند بۆ ئه‌و خاوبوونەوەیە بدۆزرێته‌وه”.
دەروون نیگا گۆشەیەكی دەروونیی ،پەروەردەیی ،كۆمەاڵیەتییە د .سەمەد ئەحمەد* هەفتانە دەینووسێت
خەمەكانی قەیرە كچان قەیرەیی دیاردەیەكی كۆمەاڵیەتی بەرباڵوە. لە كۆمەڵگەی نەریتیدا بەو كچانە دەگوترێت (قەیرە) ،كە تەمەنیان هەڵكشابێتو پرۆسەی هاوسەرگیرییان نەکردبێت( .قەیرەیی) لەم جۆرە كۆمەڵگەیەدا ،تانەیەكی گەورەیە بۆ كچانی گەورە ساڵ ،بۆیە بڕواناكەم هیچ كەسێك بتوانێت وەكو كەسی قەیرە ،لەڕووی سێكسییەوە سایكۆلۆژی‌و كۆمەاڵیەتیو بتوانێت باس لە خەم و ئازارەكانی كەسی قەیرە بكات ،بەاڵم ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە ئیدی كەس بۆی نییە قسەی لەبارەوە بكات. هۆكارەكانی ئەم دیاردەیە ،سەبارەت بە كچان زۆرن ،دیارترینیان هۆكاری شەخسیین، زۆرجار رێككەوتووە كە كچێك لەبەهاری تەمەنیدا بووە ،زیاتر لەجارێكیش گونجاوەو بۆی هەڵكەوتووە كە شووبكات ،بەاڵم بەهۆی لووتبەرزیو لەخۆبایی بوونەوە ،ئەو كەسە كۆمەڵێ مەرجی قورس‌و نابەجێی بۆ خۆی‌و بۆ كوڕی بەرامبەری داناوە ،بۆیە نەیتوانیوە ،یان راستتر وایە بڵێین :نەیویستووە كە شووبكات. هەندێجار هۆكاری جوانی ،دەوڵەمەندی، هەبوونی بڕوانامەی بەرز ،یان پلەو پایەی كۆمەاڵیەتیو چینایەتی وایكردووە كە كچان ببن بە قەیرە. ئەمانەو چەندین هۆكاری تر هەن لە دروستبوونی قەیرەییدا كە ئەو كەسە خۆی لێی بەرپرسیارە ،بەاڵم جگە لە هۆكاری شەخسیی ،چەندین هۆكاری تریش هەن ،كە كۆمەڵگە لێیان بەرپرسە ،ئەو كەسە خۆی هیچ خواست‌و ئیرادەیەكی نەبووە لەسەر ئەو حاڵەی كە تێیكەوتووە .ئەمجۆرە لە قەیرە كچان لەهەر كەسێك زیاتر قوربانی داب‌و نەریتی دواكەوتوویی كۆمەڵگەن. زۆرجار كچێك لەبەهاری تەمەنیدا كوڕێكی خۆشویستووەو هەموو هیواو ئاواتی ئەوە بووە كە شوو بەو كەسە بكات ،بەاڵم كەسوكارو پەیوەندییە كۆمەاڵیەتییەكان رێگربوونە كە ئەو كارە سەربگرێت ،بۆیە ئەو عاشقە بە نامورادی سەری ناوەتەوە ،كۆمەڵگەش مۆركی قەیرەیی پێوە لكاندووە. یان هەندێجار كچان هەتا چەند ساڵێك لەدوای براو باوك مردنەوە بۆیان نەبووەو نەیانتوانیوە كە شووبكەن ،بۆیە كاتێك دەیانەوێت شوو بكەن ،بەئاسانی ئەم كارەیان بۆ مەیسەر نابێت ،تا سەرئەنجام كارلەكار دەترازێت و دەبن بە قەیرە. ئەوەی باری دەروونیو جەستەیی قەیرە كچانی زیاتر قورسكردووە ،ئەوەیە كە كۆمەڵگە بە چاوێكی نائاساییەوە لەم كەسانە دەڕوانن، ئەم تێڕوانینە نائاساییەی كۆمەڵگە ،وا لە كەسی قەیرە دەكات كە گرێی (خۆبەكەمزان – شعور بالنقص)ی ال دروستبێت ،كە گرێیەكی دەروونی ئێجگار ئاڵۆزە. ئەم گرێیە ،جگە لە پەشێویو نائارامیی دەروونی ،هەندێجار ئەو كەسە دەكاتە كەسێكی كەللەڕەقو عینادو بەخیلو دوودڵ‌و راڕاو نیگەران‌و بێ متمانە. كەسی قەیرە كاتێك دەبینێت لەهیچ كەسێكی دەوروبەری ناچێت ،بەدەست خۆی نییە ،رقی لە كەسانی دەوروبەری دەبێتەوە، بۆیە هەمیشە لەگەڵ دەوروبەریدا ناكۆك‌و نەگونجاو و تووڕەیە. هۆكارەكانی قەیرەیی هەرچییەك بن (شەخسیی ،یان كۆمەاڵیەتی) ،ئەركی سەرشانی تاكەكانی كۆمەڵگەیە كە ئەو حاڵە نائاساییەی كە كەسیی قەیرە تێیكەوتووە لەبەرچاو بگرن‌و بە شێوازی جۆراوجۆر دڵنەواییان بكەن ،باشترین دڵنەوایش ئەوەیە كە لەڕووی كۆمەاڵیەتییەوە بێ بایەخ نەكرێن، واتا قەیرەییەكە نەبێتە لەكەو وەكو كەموكورتی لەسەر كەسێتی ئەو كەسە حیساب نەكرێت. لەڕووی سایكۆلۆژییەوە هەوڵبدرێت كە حاڵەتی خۆبەكەمزانینەكەی لەال كەم بكرێتـەوە، تا ئەو كاتەی هەر نامێنێت .لە دڵنەواییكردنو كەمكردنەوەی خەمو مەینەتیەكانی سەرشانی كەسی قەیرە ،رێكخراوە مەدەنیی‌و پیشەییو كۆمەڵەو سەندیكا جیاجیاكان پشكیان هەیەو دەتواننو پێویستە رۆڵ ببینن‌و چاالكو كارابن. * پسپۆر لە بواری پەروەردەو دەروونناسیی
�� ڵ���ە ڵ��گە
12
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
له ترشیاتفرۆشییهوه دەستیپێکرد
جوانە ..تاقانە عەترفرۆشەکەی گەرمیان دیمه‌ن ئیسامعیل
ر یک ال‌م
سرنجێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه ،خه‌ریكی عەتر تێكردنه ،شووشه‌یه‌ك پڕدهكاتو سه‌رقاڵی پڕكردنی شووشه‌یه‌كی تره ،ئه‌مه ئه‌و ئیشهیە كه پێشتر خه‌ونى جوانه محه‌مه‌د بووه ،ئێستا هه‌ر كه‌سێك بەو گوزه‌ره‌دا تێپەڕێ کە جوانە دوکانی لێداناوە ،بۆن و بەرامەی عەترهكهى په‌لكێشى ده‌كات. جوان محه‌مه‌د ،تەمەن ٢٩ساڵ، خوێندكاری په‌یمانگای كۆمپیوته‌ره‌و یه‌كه‌مین كچه له گه‌رمیان له بواری عەتر دروستکردندا كارده‌كات .سه‌ره‌تا له كۆمپانیادا ده‌ستی به‌كاركردووه، پاشان له ماركێتێكدا له‌سه‌ر بابه‌تی ژنان ده‌ستی به‌كار كرد. “خاوه‌نی ماركێته‌كه داوای لێكردم له‌سه‌ر عەترهكان كاربكه‌م له‌و ماوه‌یه‌دا توانیم فێری كاره‌كه ببم ئه‌گه‌رچی ئیشێكی زۆر گران بوو بۆ من چونکە توانا‌و سه‌لیقه‌ی زۆری ده‌ویست” جوان بۆ “زه‌مه‌ن” وای وت. پزیشك له‌كاتێكدایه ئه‌مه قه‌ده‌غه‌ی كردووه جوانە خۆی نزیكی عەتر ببێته‌وه“ ،به‌اڵم عیشقم بۆ كاره‌كه‌م وای لێكردم به‌رده‌وام بم”. ئه‌گه‌رچی ئه‌و عەترانهی ماركهن زیاتر بره‌ویان هه‌یه ،به‌اڵم هه‌ندێ له ژنان به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و عەترانه سه‌ردانی جوان ده‌كه‌ن كه خۆی ئاماده‌یان ده‌كات “ئه‌و عەترانهی بۆمان دێن زیاتر له به‌غداوه دێن، جۆریان جیاوازه منیش به‌پێی گونجانیان تێكه‌ڵیان ده‌كه‌م پاش تاقیكردنه‌وه به‌پێی سه‌ركه‌وتنی عەتری دیكه‌یان لێ دروست ده‌كه‌م”.
هه‌رگیز رێگه‌م نه‌داوه قسه‌ی خه‌ڵك بمڕوخێنێو ساردم بكاته‌وه له ئیشه‌كه‌م
نزیكەی 15جۆر عەتر له دوكانه‌كه‌ی جوانه‌دا هەن
له‌خۆدانی عەتر سه‌لیقه‌ی تایبه‌تی ده‌وێ به‌پێی ره‌گه‌زو تهمهنو وه‌رز ده‌گۆڕێت ،جوان هه‌ر له‌خۆیه‌وه عەتر نادات به مشتهرییهكانى“ ،كاتێك كڕیاره‌كان سه‌ردانم ده‌كه‌ن لێیان ده‌پرسم ئاخۆ عەتری بۆ كچ ده‌وێ یان پیاو یان منداڵ؟ چونكه هه‌ر كه‌سه‌و عەتری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه”. جوان پێشتر ترشیاتفرۆشو كاشێری كردووه ،رۆژانه دوكانه‌كه‌ی له ٢ی دوانیوەڕۆ بۆ ١٢ی شه‌و
كراوه‌یه ،هه‌ندێجار تاوه‌كو سێی شه‌و كراوه‌یه چونكه به‌هۆى دروستكردنى عەترهوه كاته‌كه‌ی زوو لێده‌ڕوات. جوان ،له قۆناغی ناوه‌ندیدا زیاتر سه‌رقاڵی كاری شانۆ‌و مۆسیقا‌و هونه‌ر بووه ،له ئاهەنگ و بۆنەكانیشدا هۆنراوه‌ی له‌سه‌ر سته‌یج خوێندووه‌ته‌وه چه‌ندین خهاڵتیشی له بواری شانۆدا به‌ده‌ستهێناوه. وتی“ :ئه‌گه‌ر ماڵه‌وه رێگه‌یان بدایه‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌م پێی قبوڵ
ئاگاداری
بۆ خاوەن مافی بەكارهێنانی پارچە زەوی ژمارە ( )16كەرتی /28زڕگوێزەڵە لە ناوچەی عەربەت (نامقو رفیقو شفیق و زكیەو سرجل و سربست و سامان و شەوبۆ منااڵنی میرزا تۆفیق حاج احمد قزاز) و (بخشان محمد كاكە المفتی)و (ریسان و یادكار منااڵنی فائق میرزا تۆفیق) بۆ هەر كەس و الیەنێكی تر كە پەیوەندارە بە پارچە زەوی سەرەوە. بەپێی ئەو تێڕوانینەی كە لیژنەكەمان لیژنەی دەستبەسەراگرتن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رۆژی 2019/5/6ئەنجامیدا لەسەر پارچە زەوی سەرەوە بۆمان دەركەوت كە روبەری ()0،14چواردە ئۆلك لە پارچە زەوییەكە كەڵكی كشتوكاڵی تێدا نەماوەو رووبەری ()0،12 دوانزە ئۆلك لە پارچە زەوییەكە بووە بە رێگای گوندی زڕگوێزەڵە بۆ گوندی ڕەمەزان رووبەری ( )1،21دۆنم لە زەوییەكە كراوە بەباخو چوار خانووی لەسەر دروستكراوەو باقی رووبەڕەكەی كراوە بە گەنم لەبەرئەوە لیژنەكەمان پێشنیاری كرد بە ئیفرازكردنی پارچە زەوییەكە بۆ چوار پارچەو تۆماركردنی ئەو ڕووبەرەی كە كەڵكی كشتوكاڵی تێدا نەماوە بەناوی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری بەبێ ئەوەی مافی بەكارهێنانی هیچ هاواڵتیەكیان لەسەر بمێنێت پاڵپشت بە بڕگەی ب لە مادەی 13لە یاسای ژمارە 117ساڵی 1970و بڕیاری ژمارە 854ساڵی 1978و بڕیاری 1253ساڵی 1985تۆماركردنی ئەو رووبەرەی كە بووە بە رێگای زڕگوێزەڵە – گوندی ڕەمەزان بەناوی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری پاڵپشت بە یاسای رێگاوبانە گشتیەكان ژمارە 3ساڵی 2012و دەستبەسەراگرتن و تۆماركردنی باقی رووبەری پارچە زەوییەكە بەناوی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری لە پشكی خاوەن زەوییەكانی سەرەوە پاڵپشت بە یاسای ژمارە 90ساڵی 1970لەبەرئەوەی خاوەن زەوییەكان ملكەچی یاسای چاكسازی كشتوكاڵی ژمارە ( 90ساڵی )1975بوون‌و لەبەر رۆشنایی یاساكەدا ،بڕیارێكی دەستبەسەراگرتنیان بۆ دەرچووە بە ژمارە ( 7لە ،)1975/9/14بەپێی ناوەڕۆكی بڕیار‌و یاساكە ،ئاستی بەرزی یاساییان بۆ دیاریكراوە. جا هەر كەسو الیەنێك ڕەخنەی هەیە لەسەر پێشنیاری لیژنەكەمان با لەماوەی 15 رۆژدا لەدوای باڵوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە لەم رۆژنامەیەدا ڕەخنەكەیان پێشكەش بە لیژنەكەمان بكات بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە مافی ڕەخنەتان نامێنێت. فریا خضر صاڵح یاسایی سەرۆكی لیژنە
بكرایه ،ئه‌وه هه‌ر كاری هونه‌رییم هه‌ڵده‌بژارد”. له‌باره‌ی ئاستهنگو رێگرییهكانهوه، جوانە وتی“ :ته‌نیا دایكم پاڵپشتم بووه لهكاركردنمدا ،پاشان به‌هۆی هێزو ئیراده‌ی خۆمه‌وه توانیم متمانه‌ی ماڵه‌وه به‌ده‌ستبهێنم”. به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری پارێزگای سلێمانی ،رێژه‌ی ژنانی ١٥تا ٦٥ساڵ٪١٥ ،ی هێزی کاری ئەم پارێزگایە پێکدەهێنن.
له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی ٪٦٠ی دانیشتووانی هه‌رێم ئاماده‌ن بۆ كاركردن. رێكخراوێكی ژنان باس له‌وه ده‌كات رێژه‌ی ژنانی ئیشكه‌ر له ئێستادا به به‌راورد به ساڵه‌كانی تر زیادیكردووه. به‌رپرسی جه‌مال، شه‌یما كۆمه‌ڵه‌ی ژنان له ناحیه‌ی رزگاری بۆ “زه‌مه‌ن” وتی“ :ژنان سه‌ره‌تا كاری به‌رگدروویان كردووه‌و هەر له ماڵه‌وه کاریان كردووه ،بەاڵم ئێستا زۆربەیان ئیشوكاره‌كانیان بردووه‌ته دەرەوەی
ماڵ و دوکانیان هەیە”. نزیكەی ١٥جۆر عەتر له دوكانه‌كه‌ی جوانه‌دا هەن ،خۆی عەترهكان تێكه‌ڵ دهكاتو ناوی تایبه‌ت به‌خۆی لێده‌نێ ،كاتێكیش كه کڕیارهكان ده‌چنه الى ،ته‌نیا پێیانده‌ڵێت :شوشه‌كه له‌گه‌ڵ خۆت بهێنه چونکە زۆربەیان دەزانم چ جۆرە عەترێک بەکاردەهێنن. عەترێكى دروستكردووه به‌ناوی خۆیه‌تى ،بۆ داهاتوو پالنی هه‌یه كه ئیشه‌كه‌ى فراوان بكات‌و دوكانه‌كه‌ى گه‌وره‌تر بكات. له‌وه‌اڵمی ئه‌وه‌ى كه قسه‌ی ده‌وروبه‌ر كاری كردووەته سه‌ر به‌باوه‌ڕ جوان پیشه‌كه‌ی؟ بهخۆبوونێكهوه وتی“ :هه‌رگیز رێگه‌م نه‌داوه قسه‌ی خه‌ڵك بمڕوخێنێو ساردم بكاته‌وه له ئیشه‌كه‌م”.
پانزە هەزار کتێب بەهۆی الفاو لەناوچوون
کتێبخانەی زاخۆ کتێبی کوردی کەمە
میهڤان مەجید -زاخۆ کاتێک خوێندکارانی زانکۆ‌و پەیمانگا لە زاخۆ دەیانەوێت لە کتێبخانەی گشتی شارەکەیان سەرچاوەیان دەسکەوێت ،ئەوا تەنیا کتێب بە زمانەکانی عەرەبی و تورکی و ئینگلیزییان لەبەردەستدایە .کتێبی کوردی لەوێ زۆر کەمە. پاساوی بەرپرسانی کتێبخانەکە ئەوەیە ٢٨ساڵ لەمەوبەر زاخۆ بەر الفاو کەوت و هەزاران کتێبی کتێبخانەکەی ئەوانیشی لەگەڵ خۆیدا بردووە .جارێکی تر ساڵی ٢٠٠٨الفاو سەدان کتێبی تری ئەم کتێبخانەیەی فەوتان ،بەمەش ژمارەی کتێبە لەناوچووەکان گەیشتووەتە ١٥هەزار کتێب. خالید حسێن ،خوێندکاری قوناغی چوارەمی زانکۆیەو راسپێردراوە تا باسێک بنووسێت بۆ کۆتایی خوێندنەکەی ،بەاڵم ئەوەندە کتێب بە زمانی کوردی کەمن،
النیکەمی پێداویستییەکانی ئەو پڕناکاتەوە. “سەرچاوەکانی ئەم کتێبخانەیە یان عەرەبین یان ئینگلیزی ،نازانم بۆچی ئەم کتێبخانە گەورەیە کتێبی بە کوردی کەمە! دەبێت بەرپرسەکانی خەمێکی بخۆن و هەرچی زووە کتێبی زۆرتر بە زمانی کوردی بهێنن” ،بەشێکە لە قسەکانی خالیدی خوێندکار. خوێندکارێکی پەیمانگە بەناوی حسێن هاتووە بۆ کتێبخانەی گشتی زاخۆ تا بۆ نامەی کۆتایی خوێندنەکەی باسێک بنووسێت .ئەو دەڵێت“ :کتێبخانەکەی پەیمانگا زۆر هەژارو بێ کتێبە .هاتم بۆ ئێرە تا سەرچاوەم دەسکەوێت ،کەچی ئێرە هەژارتر بوو!”. کتێبخانەی گشتی لە زاخۆ ،ساڵی ١٩٦٦ دروستکراوەو ئێستا خاوەنی ١٨هەزار کتێبە .ژمارەیەکی زۆر کەمی ئەو کتێبانە بە زمانی کوردین .زۆرترین کتێب لەم کتێبخانەیە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزییە. فەرمان شکور ،بەڕێوەبەری کتێبخانەی
گشتی زاخۆ دەڵێت“ :هەر کتێبی کوردی نییە کە لە کتێبخانەکەیدا کەمە ،بەڵکو بۆ هەموو زمانەکان کتێبیان کەمە .بۆ ئەوەی کتێبیشیان دەسکەوێت ،لە دەرگای زۆر کەسی داوە تا یارمەتییان بدەن .بەاڵم دیارە کەس نەچووە بە پیر داواکارییەکانیەوە”. بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی زاخۆ بۆ (زەمەن) وتی“ :کەمیی کتێب لەم کتێبخانەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دوو الفاوەی ساڵی ١٩٩١و ساڵی ٢٠٠٨بەر زاخۆ کەوت، لەو میانەدا کتێبخانەکەی ئێمە زیانێکی زۆری بەرکەوت و تێکڕا ١٥هەزار کتێبمان تیاچوون .ئیتر لەوکاتەوە کتێبخانەی ئێمە هەژارە”. شکور بۆ ئەوەی بۆشایی کتێبە فەوتاوەکانیان پڕ بکاتەوە ،چەندینجار بە نووسراو و بە دەمیی ،داوای لە پەرلەمانتارانی زاخۆ‌و بەرپرسان کردووە تا دەسگیرۆییان بکەن لە پڕکردنەوەی رەفەکانیان لە کتێب، کتێبیان دەسکەوتووە ،بەاڵم زۆر کەمن و لە ئاستی پێویستدا نین.
داوامان لەپەرلەمانتاران و بەرپرسان کردووە تا دەسگیرۆییمان بکەن
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
11
سەرۆکایەتی سندوقەکە دەدرێت بە گۆڕان
دروستکردنی سندوقی داهاتەکانی نەوت کۆتایی بە ناشەفافی دێنێ
عه‌زیز عهىل*
سه‌رچین ساڵح وابڕیاره له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا، سندوقی داهاتەکانی نەوت دروستبكرێت، کە تێکڕای داهاتی نه‌وت و غازی تێدا هەڵدەگیرێ و کاروبارەکانی دەخرێتە ژێر چاودێری په‌رله‌مانی کوردستانەوە. به‌وته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان، به‌شی زۆری داهاتی نه‌وتی هه‌رێم نادیاره‌و بازاڕكردنو گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتەکەی ناشهفافە. بۆیە گەشبینن بەوەی سندوقی داهاتەکانی نەوت كۆتایی بەو ناشەفافییە بهێنێ. په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی ٢٠١٥یاسای ژمارە ٢ی تایبەت بە سندوقی كوردستان بۆ داهاته‌کانی نهوتو گاز ده‌ركرد .به‌پێی یاساكه ده‌سته‌ی سندوق كۆی داهاته شایسته‌و وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی هه‌رێم له ههناردنو فرۆشتنی نهوتو گاز له ئه‌ستۆ ده‌گرێ. شێركۆ جه‌وده‌ت ،ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌و
سامانه سروشتیه‌كان لە په‌رله‌مانی كوردستان بۆ “زەمەن”ی روونکردەوە ،ئه‌و سندوقه سێ ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌یه ،كه ئەوانیش وردبینی‌و شه‌فافیه‌ته له كه‌رتی نهوتو گازدا ،له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی داهاتەکانیان و ئاراسته‌كردنی ئه‌و داهاتانه به‌ره‌و گه‌شه‌كردنی ئابووری هەرێمی کوردستان. شێرکۆ جەودەت وتی“ :به دروستكردنی ئەو سندوقه‌و جێبه‌جێكردنی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٥وهكخۆی ،ئەوا زۆرێك له كێشه‌كانی كه‌رتی نهوتو گاز لەهەرێم چاره‌سه‌ر ده‌بێ .قۆرخكارییه‌كانی ئه‌و كه‌رته ناهێڵێت چونکە باسی له نه‌هێشتنی قۆرخكاریش كردووە”. ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی سندوقی كوردستان بۆ داهاتەکانی نه‌وت و گاز له شه‌ش كه‌س پێكدێت ،سه‌رۆك و جێگر، كه پله‌ی وه‌زیرو بریکاری وەزیریان هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت كه شاره‌زایی هه‌بێ له بواری نهوتو گازدا ،پله‌ی وه‌زیفیی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
كه‌متر نه‌بێ .هەروەها نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووری كه شاره‌زایی هه‌بێ و پله‌ی وه‌زیفیی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ. هەروەها پسپۆڕێکی ئابووری و پسپۆڕێكی یاسایی وەکو ئەندام دادەنرێن. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ،سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به “زه‌مه‌ن”ی راگەیاند :له‌گه‌ڵ پارتیدا كه الیه‌نی سەرەکی پێكهێنه‌ری حكومه‌ته، ڕێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی له كابینه‌ی نۆیەمدا سندوقی داهاتەکانی نه‌وت دروستبكرێت. به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه سه‌رۆكی سندوقه‌كه بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێ. عەلی حەمەساڵح زیاتر وتی“ :پێش خه‌رجكردن‌و پێدانی کرێی كۆمپانیاکان و توركیا ،ده‌بێ پاره‌كه بهێنرێته‌وه بۆ ناو ئه‌و سندوقه‌و پاشان به‌ڕێگه‌پێدانی سندوقه‌كه خه‌رج بكرێ .هه‌موو كاره‌كانی سندوقه‌كه له‌ژێر چاودێری پهرلهمانو چاودێری داراییدا ده‌بێ”. سەبارەت بە گرنگی دروستکردنی ئەو
سندوقە ،به‌رزان هه‌ورامی ،ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ “زه‌مه‌ن” وتی“ :له‌ڕێی ئه‌و داهاتانه‌ی دەخرینە سندوقهكهوە ،شه‌فافیه‌تێک لە چۆنێتی کۆکردنەوەو خەرجکردنی داهاتەکەی دەهێنێتە ئاراوە .له هه‌مووی گرنگتر كار‌و چاالكییه‌كانی ئەم سندوقە له‌ژێر چاودێری په‌رله‌ماندا دەبێ ئه‌مه‌ش واده‌كات هیچ كه‌سێ نەتوانێ به‌بێ یاسای بودجه ئه‌و داهاتانه ئاراسته بكات ،ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان چاالكبێ و كۆنترۆڵی چاودێری سندوقه‌كه بكات”. شارەزایان و پەلەمانتاران ئاماژە بەوە دەکەن ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا دەگوزرێ لە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بەرهەمی نەوتدا ،هه‌مووی پێچه‌وانه‌ی یاسایه .بۆیە ئەوانەی گەشبینن بە دامەزراندنی ئەم سندوقە دەڵێن ،دەتوانێ شەفافیەت بگێڕێتەوە بۆ گرنگترین و هەستیارترین داهاتی سروشتی کوردستان کە ئەویش نەوت و غازی سروشتییە.
گه‌نم زۆر‌و كڕیار كه‌م
بەغدا 600هه‌زار تەن گه‌نمى هه‌رێم وه‌رناگرێت زەمەن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى وه‌رزى دروێنه‌دا، حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوه بۆ ئه‌مساڵ ٣٤٠ههزار تەن گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم وه‌ربگرێت ،ئه‌مه‌ش ٪٣٠ی تێکڕای به‌رهه‌مى دانەوێڵەی هه‌رێمه. ئەگەر حکومەتی عێراق ئەو بڕیارەی بباتە سەر ،ئەوا زیاتر له ٦٠٠هه‌زار ته‌ن گه‌نمى جوتیارانی کوردستان دەمێنێتەوە ،کە چارەنووسی نادیاردەبێ لەنێوان هەڵگرتنیان لە سایلۆدا یان بە هەرزان بیفرۆشن بە بازرگانانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەشێوەیەکی قاچاخ. یه‌كێكى تر له بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق رێگه‌گرتنه لە هاتوچۆكردنى گه‌نم له‌نێوان پارێزگاكاندا ،ئه‌مه‌ش واده‌كات جوتیار نه‌توانێ له ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكەى خۆى بیبات بۆ سایلۆیه‌كى تر .هەروەها ناشتوانێ له بازاڕى دوو پارێزگادا مامه‌ڵه‌ى پێوه بكات. هه‌رچه‌نده حكومه‌تى هه‌رێم داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م بڕیاره‌و زیادكردنى وەرگرتنی بڕێکى زیاتری لە بەغدا کردووە ،به‌اڵم تائێستا داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێنه‌كراوه. دروێنه گه‌رمیان له ئێستا ده‌ستیپێكردووه‌و ٢٨هه‌زار ته‌ن گه‌نمى ئەو ناوچەیە لە جوتیاران وه‌رده‌گیرێ ،به‌اڵم پێشبینى ده‌كرێت جوتیارانى ئه‌و سنووره ئه‌مساڵ زیاتر له ١٥٠هه‌زار ته‌ن دانەوێڵەیان هه‌بێ. شادیه حسێن ،به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ،پێیوایه تواناى به‌رهه‌مهێنانى دانەوێڵەی سنووره‌كه‌ى له‌به‌رچاو نه‌گیراوه له وه‌رگرتنى گه‌نمدا .هۆكارهكەشى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه گەرمیان لە چوارچێوه‌ى پارێزگاى سلێمانیدا پشكى بۆ دیارى كراوه. شادیه بۆ “زه‌مه‌ن” وتی“ :ئه‌و بڕه‌ى
وەرزی دروێنە لە هەرێم دەستی پێکردووە
بۆ گه‌رمیان دانراوه ناگاته ٪٢٠ی بەرههمى گه‌نمى جوتیارانى سنووره‌كه‌مان ،بۆیە داوامانكردووه ڕێژه‌كه زیادبكرێت ،به‌اڵم نه به بهڵێو نه به نه‌خێر وه‌اڵم نه‌دراوینه‌ته‌وه. پێویستە حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌مساڵ خۆی گه‌نمى ئه‌و جوتیارانه وه‌ربگرێت كه حكومه‌تی عێراق لێیان وه‌رناگرێ”. به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق، پارێزگاى هه‌ولێر ١٠٠هه‌زار ،پارێزگاى دهۆك ١١٢ههزار ،پارێزگاى سلێمانى ٨٠ هه‌زارو پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ٢٠ههزارو ئیداره‌ى گه‌رمیان ٢٨هه‌زار ته‌ن گه‌نمیان لێوه‌ربگیرێ. ڕۆژى هه‌شتى ئه‌م مانگه شاندێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم سه‌ردانى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراقیان كردووە كێشه‌و داواكارییه‌كانى خۆیان به نووسراو داوەتە
بەرپرسانی وەزارەتەکە .داوایانكردووە بڕى ٢٠٠هه‌زار ته‌نى تر بۆ ڕێژه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى هه‌رێم زیاد بكرێت‌و بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى جوڵه‌ى بازرگانى گه‌نم له‌نێو پارێزگاكاندا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. نه‌وزاد ئه‌دهه‌م ،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم به “زه‌مه‌ن”ى وت“ :وتیان ئه‌وه له ده‌سه‌اڵتى ئه‌نجومه‌نى وهزیراندایهو هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ین”. وتیشى“ :ئه‌م بڕیارانه واده‌كات گه‌نمێكى زۆرى جوتیارانى هه‌رێم له بازاڕه‌كاندا بمێنێته‌وه‌و كه‌س نه‌بێ بیكڕێته‌وه .ساڵى ڕابردوو حكومه‌تى عێراق هه‌مان بڕى وه‌رگرت ،به‌اڵم له‌به‌رئه‌وه‌ى جوتیارانى هه‌رێم ده‌یانفرۆشت به بازرگانهكانو ئه‌وانیش له سایلۆى پارێزگاكانى ناوهڕاستو خوارووى
عێراق ته‌سلیمیان ده‌كرد ،كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بوو ،به‌اڵم ئه‌م بڕیاره واده‌كات جوتیارانى هه‌رێم واز له چاندنى گه‌نم بێنن”. ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ،پێشبینى ده‌كه‌ن به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵى هه‌رێم نزیك بێته‌وه له ملیۆنێك تەن ،به‌وه‌ش زیاتر له ٦٠٠هه‌زار تەن گه‌نمى جوتیاران وه‌رناگیرێت ته‌نیا چاره‌سه‌ریش ئەوەیە له بازاڕدا بفرۆشرێته‌وه. به‌پێى ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ،یه‌ك تەن گه‌نمى ده‌ره‌جه یه‌ك ٥٦٠ هه‌زار دینار‌و ده‌ره‌جه دوو ٤٨٠ههزار دینار‌و ده‌ره‌جه سێ ٤٢٠هه‌زار دینارى بۆ دانراوه. تائێستا پاره‌ى گه‌نمى ساڵه‌كانى ٢٠١٤تا ٢٠١٦ى به‌شێك له جوتیارانى هه‌رێم له‌الى حکومەتی عێراق ماوه كه زیاتر له ٥٠٠ملیار دیناره.
هه‌موارى یاساى خانهنشینىو به‌رژه‌وه‌ندى خانه‌نشینان خانه‌نشین ئه‌و كه‌سه‌یه كه له ئه‌نجامى خزمه‌تێكى وهزیفىو به‌گوێره‌ى یاساى خانه‌نشینى مه‌ده‌نى ،یان یاساى خزمه‌ت و خانه‌نشینى سه‌ربازیى یان خزمه‌تى هێزه‌كانى ناوخۆ خانه‌نشین كراوە .به‌اڵم ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ،پێنج جۆر خانه‌نشینى هه‌یه ،هه‌ریه‌كه‌یان ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌یه‌و وه‌زاره‌تى دارایى‌و ئابوورى رێنمایى بۆ ده‌ركردووه. له هه‌مانكاتدا نابه‌رامبه‌رى به واتای نایاسایى له خانهنشینكردندا هه‌یه له بڕى موچه‌كه‌یان ئه‌مه‌ش بووەته هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى رێژه‌ى خانه‌نشینى بۆ ٪٢٥ی هاواڵتیان. به‌اڵم حكومه‌تى ناوه‌ندى و پەرلەمانی عێراق هه‌موارى یاساى خانه‌نشینى له ساڵى ٢٠١٤یان په‌سه‌ندكردووه‌و ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت. حكومه‌تى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا كار به یاساى خانه‌نشینى ژماره ٢٧ى ساڵى ٢٠٠٦دهكات كه ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك مافى خانه‌نشینانى پێشێلكردووه ،به‌اڵم ئێستا پرۆژه‌ى چاكسازیى له په‌رله‌مانى كوردستانه كه چه‌ندین ماف ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ فهرمانبهرانو خانهنشینانو یاساى خانه‌نشینى هاوتا ده‌كات بهخانهنشینانى حكومه‌تى ناوهندو ئه‌م مافانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خانه‌نشینان. هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له حكومه‌تى هه‌رێم خانهنشینبێ٦٠٠ههزار دینارى كه‌متر ده‌بێ له فه‌رمانبه‌رێك كه له حكومه‌تى عێراق خانه‌نشین ده‌بێ. یاسا پله تایبه‌ته نایاساییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه. نه‌هێشتنى جیاوازى موچه‌ى خانه‌نشینى له نێوانكهرتى گشتى‌و تایبه‌تدا. بڕینه‌وه‌ى خانه‌نشینى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت. گه‌یاندنى به‌شه شایسته‌ى خانه‌نشینى جێگرهوهكانىكۆچكردوو رێژه‌ى ٨٠بۆ ٪٩٠مووچهى خانه‌نشینى. به‌خشینى پاداشتى خزمه‌ت بۆ ماوه‌ى ١٢مانگبه موچه‌و ده‌رماڵه‌و جگه له بڕه پاره‌ى موچه‌ى مۆڵه‌تى كۆكراوه بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ‌و ئه‌ژماركردنى ماوه‌ى مۆڵه‌تى كۆكراوه زیادبووه له ١٨٠رۆژ به‌خزمه‌ت. ئاسانكارى گواستنه‌وه‌ى كارمه‌ند له كه‌رتى تایبهتەوەبۆ كه‌رتى گشتى‌و به‌پێچه‌وانه‌وه. بڕینه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى بۆ (عاطل سبب العمل)له‌گه‌ڵ زیادكردنى ٪٣٥بۆ موچه‌كه‌ى. دانىناوه به خزمه‌تى پێشمه‌رگه له هه‌موو بهشدارییهكىشۆڕشى گه‌لى كوردستان. بڕینه‌وه‌ى موچه بۆ كه‌سوكارى فه‌رمانبه‌رى گرێبهستله كاتى مردنیدا خانه‌نشینى كۆچكردوو ئه‌گه‌ر كه‌سى شایستهىموچهى نه‌بێ هه‌ر پاداشت‌و پاره‌یه‌كى شایسته‌ى هه‌بێ وه‌ك ته‌ریكه دابه‌ش ده‌كرێت به‌پێى ئهقسامى شه‌رعى. هیچ خانه‌نشینێك نابێ له ٤٠٠هه‌زار دینار كهمترىههبێ. به‌خشینى ده‌رماڵه‌ى گرانى ژیان ،به‌ڕێژه‌ى ٪١بۆ ههرساڵێك خزمه‌تى خانه‌نشینكراو. به‌اڵم ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك ههاڵوسان زیادى كرد ٪١ رێژه‌كه‌ى بهرزهدهبێتهوه. هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك خزمه‌تى وه‌زیفى بگاته ٤٠ساڵ به ٪١٠٠ى موچه بنهڕهتیهكهى خانه‌نشین ده‌بێ. خێزانێك پێكهاتبێ له سێ كه‌س یان زیاتر ٪١٠٠موچهكه وه‌رده‌گرن به‌مه‌رجێ شایسته‌ى خانه‌نشینى كه وه‌ریده‌گرن ١٥٠هه‌زار كه‌متر نه‌بێ .به‌اڵم خێزانێك له دوو كه‌س كه‌متر نه‌بێ به ٪٧٥موچهكهیان وه‌رده‌گرن به‌مه‌رجێ له ١٣٠هه‌زار كه‌متر نه‌بێ. هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ٪٧ى موچه بنهڕهتیهكهى نهدابێبه خانه‌نشینى و خزمه‌تى وه‌زیفى ته‌واو نه‌كردبێ كه ١٥ ساڵه ،ئەوا خانه‌نشین نابێ‌و پێداچوونه‌وه به خانه‌نشینى نایاسایى دهكرێتو هه‌ڵده‌وه‌شێنێـته‌وه. پێویسته یه‌كه‌م كارى پهرلهمانو حكومه‌تى هه‌رێم پهسهندكردنو جێبه‌جێكردنى پرۆژه یاساى چاكسازیی بێت كه ئێستا له په‌رله‌مانه. * شاره‌زا له بوارى دارایى‌و ئابوورى
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
10
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )١9سێشەممە 2٠١9/5/2١
ئێران ده‌توانێ سیحرى سزاكانى ئه‌مریكا به‌تاڵ بكاته‌وه؟ ئهنوهركهریم ئێران له قه‌یرانێكی قووڵی دارایی‌و ئابووریدایه به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی له‌الیه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌پێنراوه به‌سه‌ریدا .ئه‌مساڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ئه‌وه‌ده‌كات ئابووری ئێران به‌ڕێژه‌ی له ٪٦ پاشه‌كشه بكات. ساڵی رابردوو ئابووری ئێران به‌ڕێژه‌ی ٪٥،٣پاشهكشهی كرد كه‌واته قه‌یرانه‌كه ڕۆژ به ڕۆژ له قوڵبوونهوهدایهو ڕێژه‌ی بێکاریی له زیادبووندایه‌و دابه‌زینی به‌های دراوه‌كه‌ی له به‌رده‌وامیدایه. ڕۆژی ٧ی ئابی ٢٠١٨‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا ڕاگه‌یاند كه زیاتر كه‌رتی بانكیی و وزه‌ی گرته‌وه ،دوای بڕیاره‌كانی تر ده‌رچوون بۆ سزادانی ئێران‌و ئه‌وه‌بوو سوپای پاسداران‌و كه‌رتی كانزاكانیشی گرته‌وه. وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر زیاتر له ٧٠٠كهسو دامه‌زراوه‌و فڕۆكه‌و كه‌شتیدا سه‌پاند كه به‌شێكى سزاكان په‌یوه‌ندییان هه‌یه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تارانه‌وه كه له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكادا هه‌ڵگیرابوون. به‌شى یه‌كه‌مى سزاكان له ٧ی ئابی ٢٠١٨ئهم سزایانه سه‌پێنران به‌سه‌ر ئێران‌دا * قه‌ده‌غه‌كردنی كڕینی دۆالری ئه‌مریكی * قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانی به‌زێڕو كانزا گرانبههاكانەوە ئاڵوگۆڕه‌كانی * قه‌ده‌غه‌كردنی تایبه‌ت به‌تواناكانی پیشه‌سازی گرافیت * قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك بهڕیالو پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلی ئێرانیەوە * دانانی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر كڕینی فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگرو هه‌ناردنی فهرشو بستە به‌شی دووه‌می سزاكان رۆژی٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨قۆناغی دووەمی سزاکان سه‌پێنران بە: * دانانی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر هه‌ناردنی نه‌وتی ئێران و ته‌نیا ده‌رفه‌ت به‌فرۆشتنی بڕێك نه‌وت به هه‌شت واڵت كه له‌الیه‌ن
وتنەوەی دروشم چەکێکی ئێرانییەکانە دژی ئەمریکا
ئه‌مریكاوه دیاریكرابوون * سنوورداركردنی كه‌رتی وزه‌ی ئێرانی‌و كاركردن له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ئەو واڵتە * سنوورداركردن له‌سه‌ر كه‌شتیڕانی بهندهرو هەروەها دروستكردنی كه‌شتیش * سنوورداركردنی ئاڵوگۆڕى پهیامو ناوه‌ڕۆكه داراییهكانو تەئمیناتەکان * له ٨ی نیسانی ٢٠١٩سوپای پاسدارانی ئێران خرایه ناو لیستی تیرۆری ئه‌مریكاوه. * ٢ی ئایاری ٢٠١٩ئهمریكا بهڵێنیدا فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نێته سفر و ده‌رفه‌ته‌كه‌ی بۆ هه‌شت واڵته درێژ نه‌كرده‌وه. له ڕۆژی٥ی ئابی ٢٠١٨بهبڕیارێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ى بازرگانی خسته‌سه‌ر كانزاكانی ئاسن‌و مس‌و پۆاڵو
ئه‌له‌منیۆم له‌گه‌ڵ ئێران ،دوای كه‌رتی وزه ئه‌م سێكته‌ره گه‌وره‌ترین داهات بۆ ئێران ده‌گێڕێته‌وه كه ٪١٠ی تێکڕای داهاتی ئه‌و واڵته پێكده‌هێنێ. ئێران چۆن ده‌توانێ خۆی ڕابگرێ هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی دراو ،گرێدراوی گۆڕانكاری نرخی سوودو ڕێژه‌ی بێكاریی‌و ڕاپۆرته‌كانی ههاڵوسانو داهاتی ناپوخته‌ی نهتهوهییو داتاكانی بهرههمهێنانو كااڵكانه ،بۆیه ئه‌گه‌ر دۆخی ئێران به‌مشێوه‌یه بڕوات له‌وه‌ناچێ دراوه‌كه‌ی به‌هێز ببێته‌وە. “ئابووری خۆڕاگری” كه عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری بااڵی ئێران ١٠ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دایهێنا ئه‌ویش بهپهیڕهوكردنى سیاسه‌تى سکهه‌ڵگوشین ،ئه‌گه‌ری هه‌یه جارێكى دیكه په‌یڕه‌و بكرێته‌وه.
چوار ده‌یه‌یه كۆماری ئیسالمی ئێران له‌سه‌ر حوکمه ،به‌درێژایى ئه‌و ماوه‌یه سزاى له‌سه‌ر بووه‌و ئه‌زموونى له‌گه‌ڵ به‌ڕێكردنى سزاكاندا هه‌یه. شاره‌زابوون له چۆنیه‌تی ئیداره‌دان له‌الیه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته‌وه له ئه‌نجامی سزاكان ئابوورییه‌كی فره ڕه‌هه‌ندی دروستكردووه‌و له‌گه‌ڵ واڵتانی وەکو هندستانو چین‌و روسیا په‌یوه‌ندی دامه‌زراندووه. ئابووری ئێران به‌هۆی فره ڕه‌نگییه‌وه ده‌توانێ له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌رامبه‌ر گوشاره‌كان خۆی ڕابگرێ هه‌رچه‌نده پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئابووری ئێران نه‌وته. سۆزی ههستو به‌كارهێنانی ناسێۆنالیستی خه‌ڵك یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كان كه تاران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر
ده‌توانێ بهكاریهێنێ .هەروەها چونه ده‌ره‌وه‌و كۆنتڕۆڵكردنی دراوی بیانی‌و زێڕ. فرشتنی نه‌وت به‌قاچاخ ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كی تره بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره‌ی نه‌ختی بۆ تاران.سه‌رگرتنى ئه‌و چاكسازییانه‌ى ڕۆحانی له‌ساڵی ٢٠١٧دهریكردن له‌وانه دوورخستنه‌وه‌ى سوپای پاسداران له كه‌رتى ئابووریدا. هه‌روه‌ها چاكسازی له سیستمی بانكی ئێران‌و شه‌فافكردنی كاری بانكیی ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ئه‌وه‌ده‌دات كه بانكی ناوه‌ندیی ئێران له سیاسه‌تی داڕشتنی دراودا دهستكراوهبێ ،له الیه‌كی تره‌وه سنوورێك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره داده‌نێ بۆ گروپ‌و ڕێكخراوه شیعه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دواخستنی چاره‌سه‌ره ئابوورییه‌كان مه‌ترسیه‌كانی زیاتره له سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر گه‌النی ئێران .
“ئابووری خۆڕاگری” كه عه‌لی خامنه‌یی ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دایهێنا ئه‌گه‌ری هه‌یه جارێكى دیكه ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌و بكرێته‌وه
قەیرانی دارایی‌و پاشەكشەی خزمەتگوزارییەكان خشتەی روونكردنەوە بۆ سااڵنی 2٠١4و 2٠١5
ئەندازیار ئومێد ئەحمەد سەعید شارەزا لە ئیشپێكردنو كۆنرتۆڵی سیستمی كارەبای هەرێم بەشی یازدەهەم لەسەرەتای ساڵی 2014بەهۆكاری گرفتی سیاسی نێوان حكومەتی هەرێم‌و فیدراڵ لەالیەكو دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، سەرەتاكانی قەیرانو نیشانەكانی لەسەر ئابووری هەرێمی كوردستان دەركەوت ،كە دواتر لە كۆتایی 2014و سەرەتای 2015قەیرانەكە قورس‌تر بوو تا گەیشتە راوەستانی تەواوی پالنو پرۆژەكانو بەشێكی زۆری خزمەتگوزارییەكانو دواتریش سیستمی پاشەكەوتی مووچە. بە سروشتی خزمەتگوزارییەكانی خزمەتگوزارییەكی كە كارەبا، راستەوخۆیەو پەیوەستە بەتاك بەتاكی كۆمەڵگاو دەچێتە هەموو شوێنەكانی ژیانەوە ،لە قەیرانەكەدا
كارەبا لەسەرەوەی هەموو جۆرەكانی باجی خزمەتگوزارییەكان تری گەورەی دا ،چونكە نەك هەر تەواوی پالنو پرۆژەكانی راوەستا ،بەڵكو ئیشوكاری چاكسازی ،ئیشپێكردنی سیستم ،كەرەسەو مەوادی یەدەك، هۆكاری نەبوونی پارەی پێویست گرفتی بۆ دروستبوو. ساڵی 2012لە پرۆژەی تەواوكاری ژێرخانی بەرهەمهێنان دەستكرا بە وێستگەی خورمەڵەی غازی بەتوانای 1000MWوێستگەی بازیانی غازی بەتوانای 500MWلەگەڵ وێستگەی تاسڵوجەی نەوتی رەش كە HFOناسراوە ،وێستگەی 51MW ی تاسڵوجە ،كە ئەو كات وەزارەت روئیای هەبوو بۆ ساڵی 2016كە ئەبووە خاوەنی 6000MWبەپێی ئەو دیراسەیەی كە كرابوو خواست بۆ ئەو ساڵە 5000MWبوو ،بەوەش
نزیكەی 1000MWیەدەك دەبوو، كە ئەتوانرا بدرایە بە دەرەوەی هەرێم‌و ببوایە بە سەرچاوەیەكی دارایی باش بۆ حكومەتی هەرێم. لەگەڵ ئەوەی ساڵی 2013 خزمەتگوزارییەكانی كارەبا گەیشتە ئاستێكی زۆرباش ،وزەی كارەبا گەیەنرایە دوورترین گوند‌و دەڤەر، كاتەكانی بوونی كارەبا نزیك بووەوە لە 24كاتژمێر ،بەاڵم كاری زۆریش مابوو جێبەجێ بكرێت ،بەهێزكردنی تۆڕی كارەباو بەستانداردكردنی سیستمەكە لە هێڵەكانی 132KV، 400KVوێستگەكانی 132KV، ،400KVتۆڕەكانی دابەشكردنی پرۆژەی سكادا كە بەكاریگەری قەیرانەكە بەتەواوی وەستا. لەسەرتای قەیرانەكەو لەبەر بەرژەوەندی هاواڵتیانو لەپێناو بەردەوامی خزمەتگوزارییەكان ،بە
قۆناغ بەرهەمهێنان كەمكرایەوە بەسوتەمەنی جۆری گازوایل لەگەڵ ئەوەی بارگرانیەكی گەورە بوو لەسەر حكومەت ،چونكە رۆژانە چەندین ملیۆن لیتر گازوایل پێویست بوو كە خەرجیەكانی ئێجگار زۆربوو. بەردەوامی قەیرانەكە فشاری گەورەی لەسەر سیستمی كارەبا دروستكردبوو بەوەی: بەردەوام خواستی نائاساییزیادی دەكرد ،قەرەبووی قەیرانی دارایی هاواڵتیان بە وزەی كارەبا لەبری خزمەتگوازرییەكانی تری وزە، واتا لە هەر قەیرانێكی وزەدا نەوت‌و غاز بە كارەبا قەرەبووكراوەتەوە. نەبونی پارەو پێداویستیەكانیئیشپێكردن ،چاكسازی. بە ناڕاستەوخۆ قەیرانی مووچەكاریگەری نێگەتیڤی هەبوو لەسەر ئەدای كارمەندان ،ئەگەرچی ستافی
كارەبا جوامێرانە ئەوەی لە توانایاندا بوو درێغیان نەكرد. بەردەوامی لە دروستبوونیگرفتی تەكنیكی لە بار زۆری هێڵەكان ،وێستگەكان ،ترانسفۆرمەرو فیدەرەكانی 11KV ،33KV ،132KVكە ئەمەش ناڕێكی‌و كارەبای بەرنامەی ناڕوونی لێئەكەوێتەوە. بەاڵم لە هەمووی گرنگتر ،ستافی كارەبا بەهەموو توانایەوە كاری كرد لە پێناوی سەالمەتی سیستمەكەو لەدەستنەدانی ژێرخانەكە كە زادەی ماندوبوونی چەندین نەوەو دەیان ملیار دۆالری سەردەمی ئەم هەرێمەیە. چونكە بەردەوام هەڕەشەو مەترسی گەورە لەسەر سیستمەكە هەبوو جگە لە زیانی مادی، سوتانی ترانسفۆرمەری 11KV هاوبەشان ،كوژانەوەی ناوچەیی،
كوژانەوەی گشتی ،سوتانی تەنها ترانسفۆرمەرێكی 132KVچەندین ملیۆن دۆالری پێویست بوو بۆ چاككردنەوەی. كە ئەم حاڵەتە هەموو كات لە بەڕێوەبردنی سیستمەكە ئامادەیی هەبوو ،بەاڵم دڵسۆزی ستافی كارەبا بەری بەم حاڵەتانە گرت بەتایبەت ستافی كۆنترۆڵەكان. لەخشتەكەدا بەڕوونی دیارە لە سااڵنی 2014و 2015سەرباری قەیران، بەرهەمهێنان هێشتا لە زیادبووندایە، ئەگەرچی بەرهەمی گازوایل خەرجی زۆر بوو ،بەاڵم خواست زیادیكردووە كاتەكانی بوونی كارەبا هاتووەتە خوارەوە ،كە ئەمە سەرەتای خزمەتگوزارییەكانی پاشەكشەی كارەبایە لە هەرێم پاش چەندین ساڵ لە كار‌و جێبەجێكردنی پالنەكانی وەزارەت.
ن�� ڵ��ودەو �ڵ�ە ت��ی
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
9
ههڵبژاردنهکانیپهرلهمانیئهوروپا لهههلومهرجێکیگۆڕاودا
زەمەن هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رۆژی ٢٣ی ئه‌م مانگه دهستپێدهکاتو تاکو ٢٦ی مانگ ده‌خایه‌نێت .ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خولی نۆیه‌می ههڵبژاردنهکانەو له ساڵی ١٩٧٩یهکهم هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ ئه‌نجامدرا ،له‌و کاته‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه هه‌ر پێنج ساڵ جارێک ئه‌نجامده‌درێن .ملمالنێ له‌سه‌ر ٧٥١کورسی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپایه که دانیشتووانه‌که‌ی زیاتر له ٥٠٨ ملیۆنەو له ٢٨واڵت به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده له مانگی شوباتی ساڵی پار به ده‌نگدان له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌نگ به که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان درا بۆ ٧٠٥ئهندام (ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا له یه‌کێتیه‌که بچووایه‌ته ده‌ره‌وەو به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی نه‌کردایه) ،به‌اڵم به‌ریتانیا دوای مشومڕێکی زۆری په‌رله‌مانی واڵتهکهیو وتوێژه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ،مانه‌وه‌که‌ی درێژکرایه‌وه، بۆیه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وه‌کو خۆی هه‌ر به ٧٥١کورسیهکهیهوه ده‌مێنێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ٢٨واڵت ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپان و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن ،به‌اڵم به چه‌ندین هۆکار شه‌ش له‌و واڵتانه ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه له یه‌کێتیه‌که‌دا هه‌م له‌ڕووی هێزی سه‌ربازیی و ئابوورییه‌وه هه‌م به‌هۆی ژماره‌ی زۆری دانیشتووانه‌وه. ئه‌ڵمانیا به ٩٦ئهندام په‌رله‌مان به‌شدار ده‌بێت ،فه‌ڕه‌نسا ٧٩ئهندامو ئیتاڵیا ٧٦و به‌ریتانیا ٧٣و ئیسپانیا ٥٩و پۆڵه‌ندا .٥٢ئیتر ژماره‌که له ٣٣ئهندامی واڵتی ڕۆمانیاوه داده‌به‌زێت تاکو ده‌گاته ٦ ئه‌ندام بۆ هه‌ریه‌ک له واڵته‌کانی قوبروسو لوکسومبورگ و ماڵتا. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سااڵنی پێشتردا ،به دیاریکراوی ساڵی ٢٠١٤رێژهی به‌شداربوون له ده‌نگدان زۆر نزم بوو که ٪٤٢بوو، واته هه‌ر له ١٠که‌س که مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه ته‌نیا ٤که‌س به‌شداریان کردووه. له به‌لجیکاو لوکسمبورگ رێژه‌ی به‌شداری به‌رز بووه ،به‌اڵم چونکه له‌و دوو واڵتەو له قوبروسیش دەنگدان ئیجباریه که‌چی هێشتا رێژه‌ی به‌شداربوون له ٪٤٤بووه .واڵتانێکی وه‌کو ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نساو ئیتاڵیا‌و به‌ریتانیاو ئیسپانیا‌و پۆڵه‌ندا که پێگه‌ی گرنگیان له‌ناو یه‌کێتیه‌که‌دا هه‌یه رێژه‌ی ده‌نگدان هه‌ر نزم بووه ،به‌شێوه‌یه‌ک له فه‌ره‌نسا له ،٪٤٢ئهڵمانیا ،٪٤٨ئیتاڵیا ،٪٥٧ به‌ریتانیا ،٪٣٥ئیسپانیا ٪٤٣و پۆڵه‌ندا له ٪٢٣بوون .به‌شێکی ئه‌و ئه‌رگومێنتانه‌ی بۆ نزمی به‌شداری له ده‌نگدان پێشکه‌ش ده‌کرێن هۆکاره‌که‌ی بۆ ئاڵۆزی ئیش‌کردنی داموده‌زگاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێننه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک که زه‌حمه‌ته هاواڵتی ئاسایی تێیبگات. له مانگی چواری رابردوو یه‌کێتی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندی نیشاندا به درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا به مه‌رجێک به‌ریتانیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بکات. ئه‌گه‌ر له کۆتایی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا که دوا واده‌یه بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌که به‌ریتانیا بڕواته ده‌ره‌وه ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له به‌ریتانیاوه بۆ په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌رده‌چن بگه‌ڕێنه‌وه له‌نده‌ن. نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر واڵتێک له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندیداره به ژماره‌ی دانیشتووانی واڵتهکهوه ،بۆ نموونه ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌ڵمانیا ٨٢ملیۆن کهسەو ٩٦ئهندام په‌رله‌مانی ده‌بێت له په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ،به‌اڵم ماڵتا ژماره‌ی دانیشتووانی ٤٧٥ههزار که‌سه بۆیه ته‌نیا ٦ئهندامی ده‌بێت .سیستمی نوێنهرایهتیکردنهکه له واڵتێکه‌وه بۆ واڵتێک ده‌گۆڕێت ،له ئیتاڵیا هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێک نوێنه‌رایه‌تی ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی خۆی ده‌کات له‌کاتێکدا ئه‌ندامێکی نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیا له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م واڵته‌که ده‌کات. ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌بنه خاڵی ملمالنێ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له واڵتێکه‌وه بۆ واڵتێک ده‌گۆڕێت .له‌م
هه‌ڵبژاردنه‌دا له ئیتاڵیا بابه‌تی باجهکانو ئه‌و جیاوازییه‌ی له‌نێوان باکوور‌و باشووری واڵته‌که‌دا هه‌یه له ڕووی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه بابه‌تێکی سه‌ره‌کییه ،له‌کاتێکدا له ئه‌ڵمانیا بابه‌تی ئه‌وه‌ی ئایا هاوپه‌یمانێتیه‌که‌ی ئهنجیال مێرکڵ ده‌توانیت تاکو ساڵی ٢٠١٢ بمێنێته‌وه یاخود داده‌ڕمێت بابه‌تێکی گه‌رمه. له به‌ریتانیا هه‌موو وتووێژه‌کان له‌ده‌وری بابه‌تی بریگزیت و بابه‌تی ڕێوشوێن‌و میکانیزمی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه له یه‌کێتیه‌که .له فه‌ڕه‌نسا (به موفاره‌قه‌یه‌کی زۆره‌وه) زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان له‌ده‌وری پارێزگاریکردن له ئابووری خۆماڵی- پرۆتێکشنیزم -دهسوڕێتهوە .فه‌ره‌نسا که بازاڕێکی گهورهیەو یه‌کێکه له‌و واڵتانهی که کاریگه‌ری و ڕۆڵی له یه‌کێتی ئه‌وروپادا زۆره ،که‌چی به‌شی زۆری دیبه‌یته‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن ئابووری واڵت بپارێزن له‌ڕێگه‌ی دانانی باج و گومرگی زۆر له‌سه‌ر هاورده‌کان. له پۆڵه‌ندا که واڵتێکی له‌ڕووی ئایینیه‌وه نهریتیهو کڵێسا‌ی کاسۆلیکی زۆر به‌هێزه به‌شی زۆری وتووێژه‌کان له‌سه‌ر پاراستنی مندااڵن و مافی هاوڕهگهزخوازهکانه. ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی یه‌کێتیه‌که ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها شانبه‌شانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا- ئه‌نجومه‌نه‌که له سه‌رۆکی واڵتانی ئه‌ندام پێکهاتووه -ڕۆڵیان ده‌بێت له دانانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که .هه‌رچه‌نده ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا نوێنه‌رایه‌تی والتهکانیان ده‌که‌ن ،به‌اڵم له په‌رله‌مان به‌پێی ریزبه‌ندی ئایدیۆلۆجیا و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیان گروپبه‌ندی ده‌که‌ن و داده‌نیشن .راستی- ناوه‌ند پێکه‌وه داده‌نیشن ،سۆشیالیسته‌کان له‌الی یه‌که‌وه‌ن و هه‌روه‌ها سه‌وزه‌کان و دڕدۆنگهکانیش به‌رامبه‌ر یه‌کیتی ئه‌وروپا ئیرۆسکێپتیستهکان -یش به‌هه‌مان شێوه.گه‌وره‌ترین گروپی سیاسی له په‌رله‌مان زۆرترین رۆڵی ده‌بێت له دانانی سه‌رۆکی
ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا. یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی که به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی ئه‌ندامان و په‌رله‌مانی ئه‌وروپی ده‌کرێته‌وه مه‌سه‌له‌ی شه‌رعیه‌ته .بابه‌تی شه‌رعیه‌تی دیموکراسی بابه‌تێکی جێسه‌رنجه چونکه رێژه‌ی ده‌نگدان خولێکی هه‌ڵبژاردن بۆ خولێکی تر به‌رده‌وام له دابه‌زیندایه، بهشێوهێهک که له ساڵی ١٩٧٩وه رێژه‌ی به‌شداری له سه‌دا ٦٢وه بۆ له سه‌دا ٤٢ دابه‌زیوه ،ئه‌وه ڕێژه‌که له هه‌ندێک واڵت هه‌ر یه‌کجار نزمه بۆ نمونه له سلۆڤاکیا ته‌نیا له سه‌دا ١٣ی ئه‌و که‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه به‌شداریان کردووه ،له کۆماری چیک له سه‌دا ١٨و به‌ریتانیا ٣٥و هۆڵه‌ندا .٣٧ به‌و پێیه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له چوار رۆژدا ئه‌نجام ده‌درێن ،هه‌موو واڵتانی به‌شدار له هه‌مان رۆژدا ناچن بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان .به‌ریتانیاو هۆڵه‌ندا له یه‌که‌م رۆژی ده‌نگدانه‌که‌دا واته ٢٣ی ئایار ده‌نگ ده‌ده‌ن ،واڵتانی تریش له ڕۆژانی دواتردا به‌م شێوه‌یه :ئایرلهنداو کۆماری چیک ٢٤ی ئایار (له کۆماری چیک ٢٥ی مانگیش ده‌نگدان به‌رده‌وام ده‌بێت)٢٥ ،ی مانگ التڤیاو مۆڵداڤیاو سلۆڤاکیا ده‌نگ ده‌ده‌ن، ٢٦ی مانگ نه‌مسا ،به‌لجیکا ،بولگاریا، کرواتیا ،قوبروس ،دانمارک ،ئیستۆنیا، فینله‌ند ،فه‌ره‌نسا ،ئه‌ڵمانیا ،یۆنان، هه‌نگاریا ،ئیتاڵیا ،لیتوانیا ،لۆکسمبۆرگ، پۆڵه‌ندا ،پورتوگال ،ڕۆمانیا ،سلۆڤینیا، ئیسپانیا‌و سوید ده‌نگ ده‌ده‌ن .ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که ئاشکرا ناکرێت تاکو سه‌رجه‌م واڵته‌کان ده‌نگ ده‌ده‌ن .له کۆتا رۆژی دهنگدانهکەو به‌دیاریکراوی کاتژمێر ١٠ی ئێواره‌ی ٢٦ی مانگ سندوقه‌کان داده‌خرێن‌و به ماوه‌یه‌کی که‌م دوای ئه‌وه ئه‌نجامه‌کان ده‌رده‌که‌ون. هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی ئه‌وروپا به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردن لەناو یهكهیهکی
سیاسی داده‌نرێت که ته‌نیا هه‌ڵبژاردن له هیندستان له پێشیه‌وه‌یه‌تی. به سێ سیستمی جیاوازی هه‌ڵبژاردن ده‌نگدانه‌که ده‌کرێت به‌پێی واڵته‌کان .له هه‌ندێکیاندا ئه‌ندام په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو واڵته‌که ده‌کات ،له هه‌ندێکی تریاندا سیستمی ناوچه‌ییه ،واته بۆ نموونه له به‌ریتانیا رکابهڕهکان له ناوچه‌کانی خۆیاندا ملمالنێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی کورسی ده‌که‌ن و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناچه‌یه ده‌که‌ن .ته‌مه‌نی ده‌نگدان به‌پێی یاسای هه‌ر یه‌کێک له واڵتانی ئه‌ندام دیاریده‌کرێت .له زۆربه‌ی واڵتانی ئه‌ندامدا بەشێوهیهک له شێوه‌کان ده‌نگدان لەڕێگه‌ی پۆسته‌وه یاخود ده‌نگدان له‌ڕێگه‌ی راسپاردنی که‌سێکه‌وه -به‌هۆی نه‌خۆشی یاخود به‌هۆی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه- بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگت بۆ بدات هه‌یه جگه له کۆماری چیک ،ئایرله‌ندا ،ماڵتا‌و سلۆڤاکیا که ده‌نگده‌ر ده‌بێت خۆی به فیزیکی ئاماده بێت .له هه‌ندێک له‌و واڵتانه ده‌نگدان ئارهزومهندانهیەو مافێکه هاواڵتیان ده‌توانن پیاده‌ی بکه‌ن یان نه‌یکه‌ن ،له هه‌ندێک واڵتی تردا ده‌نگدان ئیجباریه وه‌کو به‌لجیکا، بولگاریا ،قوبروس ،یۆنان و لوکسمبۆرگ. له دوا هه‌ڵبژاردنه‌وه که ساڵی ٢٠١٤ ئه‌نجام درا زۆر شت گۆڕاوه که بێگومان کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامی ده‌نگه‌کانی پارت و ته‌وژمه سیاسیه‌کان ده‌بێت .له به‌ریتانیا بریگزیت که رووداوێک و بگره ته‌نگژه‌یه‌کی گه‌وره‌یه هاواڵتیانی به‌ریتانیا رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کاتا‌لۆنیا له ئیسپانیا ،قه‌یرانی ئابووری و سیاسی فه‌ره‌نساو خۆپیشاندانی هێله‌کزه‌رده‌کان، هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ر بۆ ناو ئه‌ڵمانیاو کێشه‌کانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و تیرۆریزم و چه‌ندان کێشه‌ی تر که کاریگه‌ری له‌سه‌ر دهنگدانهکەو ئه‌نجامه‌کانی ده‌بێت.
هەڵبژاردنی ئەوروپا بە ژمارە ملیۆن هاواڵتــی یەکێتــی ئەوروپا بەشــداری دەتوانــن دەنگــدان بکــەن کــە لــە نێــوان 23تــا 26ی ئایــار لــە 2٨واڵت بەڕێوەدەچێــت
ژمــارەی ئــەو ئەنــدام پەرلەمانانــەی هەڵدەبژێردرێــن کــە ئەوروپایــە بــۆ مــاوەی پێنــج ســاڵ ئەگــەر ٧3 کورســییەکەی بەریتانیــا دابــەش بکرێــت ئــەوا ژمــارەی پەرلەمانتــاران لــە ٧51ەوە بــۆ ٧05کەمدەکرێتــەوە،
ڕێــژەی بەشــداری هاواڵتیــان بــوو لــە دوایــن هەڵبژاردنــی ســا‌ڵی 2014دا کــە کــە کەمتریــن ڕێــژەی بەشــداری بــوو لــە یەکــەم هەڵبژاردنــەوە کــە ســا‌ڵی 19٧9بەڕێوەچــوو کــە ٪63ی هاواڵتیــان بەشــداریان تێداکــرد ،لــە ســلۆڤاکیا کەمتریــن ڕێــژەی بەشــداری هەبــوو کــە ٪13بــوو
ژمــارەی کورســییەکانە بــە گوێــرەی واڵتــان کــە لەســەر ژمــارەی دانیشــتوانی دیایکــراوە ،بچوکتریــن واڵت ماڵتایــە کــە ژمــارەی دانیشــتوانەکەی 46029٧کەســە و شــەش ئەنــدام پەرلەمانــی هەیــە و ئەڵمانیــا ژمــارەی دانیشــتوانەکەی ٨2ملیــۆن کەســە و 96کورســی هەیــە
ژمــارەی ئــەو گروپانــەن کــە ئایدۆلۆجیــای تایبەتیــان هەیــە لــە تــەواوی ئەوروپــا و مەرجیشــە کــە 25 ئەندامیــان هەبێــت لــە پەرلەمانــی ئەوروپــادا.
ڕێــژەی ژنانــە لــە پەرلەمــان ئێســتای ئەوروپــادا کــە لــە ســا‌ڵی 19٧9دا ڕێژەکــە تەنهــا 16.3بــوو.
قانــوون لــە مــاوەی ئــەم پێنــج ســاڵەی پەرلەمانــی ئەوروپــادا دەرکــراوە ،کــە زۆرینەیــان بــە تەنهــا یــەک دانیشــتن یەکالییکراونەتــەوە و هەندێکیشــیان 1٨مانگی خایەندووە.
دۆالر تێچــووی ســااڵنەی باجــی پەرلەمانتارانــی ئەوروپایــە کــە دەیــدەن بــە واڵتەکانیــان
پهرهسهندنیملمالنێی ئێرانوئهمریکا
زەمەن
ئه‌و بارگرژییه تازه‌یه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریکا سه‌ریهه‌ڵداوه هه‌ر بەته‌نیا هه‌ڕه‌شه نییه بۆ رێککه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران و خۆرئاوا به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامی ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست. سروشتی ملمالنێکەو ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی به‌شداری تێدا ده‌که‌ن ،هه‌روه‌ها جوگرافیای سیاسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش که ده‌بێته مه‌یدانی گرژییه‌کان و دوور نییه ببێته مه‌یدانی پێکدادانیش واده‌کات ،که ته‌نگژه‌که هه‌ر زوو رەههندێکی جیهانیی وه‌ربگرێت. ئێران ده‌وڵه‌تێکی گه‌وره‌یه ،کلکی له زۆر جێگای دنیا تۆز ده‌کات ،تاکو ئێستا توانیویه‌تی ئابوورییه‌کی خۆژیێن بره‌و پێبدات ،سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی وزهیەو یه‌ده‌گێکی زۆری نه‌وت و سامانی سروشتی تێدایه. په‌لهاویشتنێکی ئه‌خته‌بووتی هه‌یه که به‌شێکی ئاین و ئایدیۆلۆجیا ئاراسته‌ی ده‌کات به‌شه‌که‌ی تریشی خه‌ونی ستراتیژی ئێران وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی هه‌ژمونخواز. جواڵنی که‌شتی فڕۆکه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینکۆڵن و هه‌روه‌ها بۆمبهاوێژه‌کانی هێزی ئه‌مریکا به‌ره‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌وێوه به‌ره‌و که‌نداوی فارسی، ئاڵنگاریه‌کی جددییه که بێگومان ئایهتواڵکان له ئێران که ئه‌زموونێکی زۆری ملمالنێیان هه‌یه له په‌یامه‌که‌ی تێده‌گه‌ن و ده‌زانن روودانی هه‌ر جه‌نگێک لێکه‌وته‌کانی چیده‌بێت .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی پێشێلکردنی به‌شێکی ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌که ده‌کات که ساڵی ٢٠١٥ له سه‌رده‌می ئۆبامادا هاته ئاراوه. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ئه‌وروپی بۆ رازیکردنی ئێران به‌وه‌ی گرفت بۆ پشکنینه ئه‌تۆمیه‌کان دروست نه‌کات ،به‌اڵم ئێرانیش ده‌سته‌وستان دانانیشێت ،ئه‌وه له‌کاتێکدایه که له سێ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگرییه‌وه به‌رپرسانی ئه‌مریکا زانیاریان پێگه‌یشتووه ،که ئێران یاخود هێزه وه‌کیله‌کانی به نیازی هێرشن بۆ سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریکا له سوریا و عێراق .ئه‌مریکا ده‌ڵێت جوڵه‌ی هێزه‌کانمان کاردانه‌وه‌ی نیازه‌کانی ئێرانه. له ساڵی ٢٠١٣وه ئیداره‌ی ئه‌مریکی و ئێران ورده ورده له‌یه‌کتر نزیکدهبوونهوەو خه‌ریک بوو جۆرێک له تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش گه‌اڵڵه بکه‌ن ،به‌اڵم پێده‌چێت تره‌مپ ریسه‌که‌ی ئۆباما بکاته‌وه به خوری ،به‌اڵم چۆن؟ تره‌مپ ده‌یه‌وێت ده‌سه‌اڵتی ئایهتواڵکانی تاران که‌نارگیر بکات .ساڵی پار ،تره‌مپ له رێککه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌که کشایه‌وه ،که پێشتر ره‌نجی فه‌رهادی ویستبوو تاکو گه‌اڵڵه ببوو ،مانگی رابردوو هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانی بڕی و ئینجا سوپای پاسدارانی وه‌کو رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند .ئایهتواڵکان سه‌ریان له‌به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه ،بۆیه ده‌زانن ئه‌و هه‌نگاوانه مانای چی .ئیدی ئه‌وانیش به‌دیار نمایشی تره‌مپه‌وه دانانیشن ،هه‌ڵپه‌ساردنی چاوه‌ڕوانکراوی به‌شێکی رێککه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌که کارێکه ئێران ده‌ستی بۆی ده‌بات. هه‌رچه‌نده ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ی له رێککه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌که به‌ته‌واوی نه‌کردووه ،ئه‌وه‌ش شتێکه واده‌کات زۆر نا‌ئومێد نه‌بن و زیاتر ئێران هانده‌ده‌ن که ره‌فتارێک نه‌کات هێنده‌ی تر تره‌مپ بوروژێنێت ،هه‌روه‌ها ئێران زۆرجار باسی داخستنی گه‌رووی هورمزیش ده‌کات به‌اڵم ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکات کێشه‌که هه‌ر بەته‌نیا بۆ تره‌مپ نابێت به‌ڵکو ئێران دۆست به خۆیه‌وه ناهێڵێت. ئه‌مریکا هه‌ر به‌هانه‌یه‌کی هه‌بێت هێشتا ئه‌و نیازه ناشاردرێته‌وه که ده‌یه‌وێت ئێران بخاته‌وه ناو سنووره‌کانی خۆی و وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئیسرائیل په‌ڕوباڵی بکات ،لەهه‌مان کاتدا کۆنزه‌رڤاتیڤه نوێیه‌کان له ئه‌مریکا هانی تره‌مپ ده‌ده‌ن تره‌مپیش خۆی یه‌کێکه له‌وان -بۆ ئه‌وه‌ی توانایئێران سنووردار بکه‌ن .لەهه‌مان کاتدا ئایهتواڵکان له تاران جگه له دیده ستراتیژیه‌که‌یان ،پاڵنه‌رێکی ئایدیۆلۆژیان هه‌یه که دژی ئیسرائیل و ئه‌مریکاش بن. ئه‌گه‌ر پێکدادانی ئێران و ئه‌مریکا رووبدات ،به ته‌نیا پێکدادانی دوو ده‌وڵه‌ت نابێت ،به‌ڵکو جگه له ره‌هه‌نده ناوچه‌یی و جیهانیه‌که‌ی ،پێکدادانی دوو ئایدیۆلۆژیاش ده‌بێت که دوای بوونی ئه‌و هه‌موو داموده‌زگا جیهانیه بۆ جڵه‌وکردنی ده‌وڵه‌ت و خواستی جیهانی بۆ ئاشتی هێشتا نه‌یانتوانیوه به وتووێژ کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ن�� ڵ��ودەو �ڵ�ە ت��ی
8 تیوله‌ر
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەعێراق كێیە؟
ده‌گاته به‌غدا
ماسی‌و تیوله‌ر باوكی پێنج منداڵەو دیپلۆماتكارێكی خۆشەویستی كۆشكی سپی یە زەمەن
لوقامن غەفور كاتێك تیوله‌ر دێته به‌غدا دۆخی عێراق و باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌حاڵه‌تی وریاكردنهوهدایه به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌الیه‌ن میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه له‌عیراق رووبه‌ڕووی بكرێته‌وه. ماسیۆ ئیچ تیوله‌ر ،دیپلۆماتێكی ناسراو و به‌توانای ئه‌مریكییه پێشتر له باڵیۆزخانه‌كانی ئوردن‌و كوه‌یت و قاهیره كاری كردووه، جێگری ماوه‌یه‌ك هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی كه‌نداو بووه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا. ئه‌م پیاوه به ئاشكرا دژی ئێرانه. له هیچ چاوپێكه‌وتن و سیمینار‌و قسهكردنێكیدا ده‌می له ئێران نه‌پاراستووه‌و به سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی بۆ ناوچه‌كه وه‌سفی كردووه ،كه‌چی ئه‌وه‌تا ئه‌نجومه‌نی پیران بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوونه‌كه‌ی وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق په‌سه‌ندكرد ،لەبری دۆگالس سیلیمەن. ره‌نگه ئه‌گه‌ر بیره‌وه‌ریم غه‌درم لێنه‌كات كاتێك له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ ،بڕیار درابوو ببێت به باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و جۆن فلیب ئه‌بیزه‌ید -یش كه بڕیار درابوو ببێت به باڵیۆزی ئه‌مریكا له سعودیه ،له ته‌له‌فیزێۆنی abc ه‌وه ،كه ماوه‌ی ٢سهعاتی خایاند، له‌به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كی كۆنگرێس پالن و به‌رنامه‌ی باڵێوزخانهكانیان له عێراق و سعودیه‌یان روونكرده‌وه‌و ئه‌ندامانی كۆنگرێس پرسیاریان لێده‌كردن، دوای گوێگرتن له قسه‌كانی تیوله‌ر له‌وه گه‌یشتم دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ریكس تیلرسۆن-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له پۆستهكهیو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بریت ماكگۆرگ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی شه‌ڕی دژی داعش .بێهۆ نه‌بووه. لیژنه‌ی سه‌رۆكی كاتێك دانیشتنه‌كه دواپرسیاری لێ‌كرد چۆن سه‌ركه‌وتنت ئه‌بینین و چۆن ئه‌توانیت دۆخێكی باش دروستكه‌یت له عێراق؟ له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێس-دا ،تیوله‌ر راشكاوانه وتی“ :من تێده‌گه‌م له گرنگی به‌شداریكردنی ئه‌مریكا له عێراق له ماوه‌ی داهاتوو ،كه ماوه‌ی یهكالكهرهوه ده‌بێت بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان تێكۆشین بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كیی و ناوخۆییانه‌ی كه له رووبه‌روومان ده‌بێته‌وه له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران” .وتیشی“ :ده‌بێت هه‌یمه‌نه‌ی ئێران له عێراق نه‌هێڵرێت، ئێران كه‌ڵكی له‌ناكۆكی نێوان الیه‌ن و پێكهاته‌كانی عێراق وه‌رگرتووه‌و هه‌وڵی الوازكردنی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌دات .تۆوی دوووبهرهكی ده‌چێنێت و به‌هێزی نایاسایی كۆنترۆڵی كردووه به‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقدا تا حكومه‌تێكی الواز هه‌بێت”. هه‌رچه‌نده تیوله‌ر له مانگی نۆڤێمبه‌ری ٢٠١٨ەوه بڕیاری ئاڵوگۆڕی دراوه ،به‌اڵم پێكه‌وه له‌گه‌ڵ جۆن جۆهان ئه‌بیزه‌ید وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له سعودیه له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێسدا كار‌و به‌رنامه‌كه‌یان روونكرده‌وه، كه یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه‌ی بڕینی ده‌ستی ئێران له عێراق و له یه‌مه‌ن به‌وپێیه‌ی سعودیه‌و هاوپه‌یمانه‌كانی دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌جه‌نگن.
ساڵی پار ،کۆشکی سپی نیازی خۆی خستەڕوو به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ماسیۆ تیوله‌ر بکاته باڵێوزی ئه‌مریکا له باڵیۆزخانه تازه‌که‌ی له به‌غدا ،ئه‌وه بوو دۆناڵد ترەمپ ناوه‌که‌ی نارد بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران و ئه‌وانیش ده‌نگیان له‌سه‌ر دا‌و قبوڵیان کرد .چیرۆکێکی هاوشێوه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠١١ کاتێک باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌وکاته ناوی هه‌مان باڵیۆزی نارده ئه‌نجومه‌نی پیران و ئه‌وکات وه‌کو باڵیۆزی ئه‌مریکا له کوه‌یت ده‌نگیان بۆدا. ماسیۆ تیولهری ٦٢ساڵەو باوکی پێنج منداڵ ،یه‌کێکه له دیپلۆماته به ئه‌زموون و خۆشه‌ویسته‌کان الی کۆشکی سپی، بۆیه گۆڕانی ئیداره‌که‌ش نابێته هۆی گۆڕانی ئه‌و بگره ئه‌رکی قورستری پێده‌سپێردرێت .پێش ئێستا ،ئه‌و باڵیۆزی واڵته‌که‌ی بوو له یه‌مه‌ن، که یه‌مه‌نیش واڵتێکی پڕ کێشەو ئاریشه‌یه ،هه‌روه‌ها پێشتریش جێگری باڵیۆز بووه له قاهیرەو
له زۆر پۆستی گرنگی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له باڵیۆزخانه‌کان کاری کردووه .له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له له‌نده‌ن ئۆفیسه‌ری سیاسی بووه لێپرسراوی ئۆفیسی ئه‌مریکی بووه له عه‌ده‌ن ،له باڵیۆزخانه‌کانی دۆحەو عه‌مان و ریاز کاری کردووە، له واشینتۆن جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری باکووری که‌نداو بووەو هه‌روه‌ها ئۆفیسه‌ری دیسکی میسر بووه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه. له زانکۆی هارڤارد خوێندوویه‌تی و ئه‌ندامێکی چاالکی که‌نیسه‌یه. بوونی ئه‌و له‌ناو وتووێژه‌کانی نێوان حوسیه‌کان و هاوپه‌یمانی نزیک له سعودیه‌وه چه‌ندجارێک بۆته جێگای مقومقۆو وا لێکدراوه‌ته‌وه که نیشانه‌ی بێالیه‌نی ئه‌مه‌ریکایه له کێشه‌کانی ئه‌وێ. پێشتریش له ساڵه‌کانی ٢٠٠٧و ٢٠٠٨له به‌غدا له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا کاری کردووه .تازه‌ترین پۆستیشی باڵیۆزی ئه‌مریکا ده‌بێت له عێراق ،پۆستێک که له ساڵی ٢٠١٦وە چۆڵه .زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانێت و یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی بۆچوونی وایه، که ده‌بێت ئه‌مریکا زیاتر ئاماده‌یی هه‌بێت له کاروباری عێراقدا.
‘من ئاماده‌یی و ده‌رگیربوونی ئه‌مریکا له کاروباری عێراق به گرنگ ده‌زانم .سااڵنی داهاتوو بۆ عێراق زۆر چاره‌نوسساز ده‌بێت چونکه عێراق ده‌یه‌وێت له تراومای داعش رزگاری ببێت و رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌کانی بێته‌وه ’.هه‌روه‌ها ماسیۆ تیوله‌ر عێراقی به‌الوه گرنگه وه‌ک شوێنێکیش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ‘ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن’. له مانگی ئازاردا ئه‌و قسانه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران کردووه. ئه‌و نووسیویه‌تی‘ :ئێمه ده‌بێت ده‌رگیر بین له‌پێناوی ئه‌وه‌ی عێراق مه‌ترسیه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کانی تێپه‌ڕێنێت ،له‌ناویشیاندا هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران که مه‌ترسیه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و یه‌کگرتوویی خاکه‌که‌ی’. تیوله‌ر که‌سێکه به مه‌یله‌کانی دژی ده‌وڵه‌تی ئێران ناسراوەو پیی وایه ئێران ‘ده‌یه‌وێت ناکۆکی و دابه‌شبوون له عێراق په‌ره‌پێبدات، ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاکانی الواز بێت و هێزی نانیزامی له ده‌ره‌وه‌ی کۆنترۆڵی حکومه‌ت چاالک بن ،ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی عێراق الواز بێت و پێویستی به ئێران بێت بۆ مانه‌وه‌که‌ی’.
سودان ،کوشتن و ده‌ستدرێژیی
CNN دوای ئه‌وه‌ی وتوێژه‌کان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌اڵت له سه‌ربازییه‌وه بۆ مه‌ده‌نی تاڕاده‌یه‌ک به‌ره‌و شکست ڕۆیشتووه له سودان ،هێزه ئه‌منییه‌کان زیاتر‌و توندتر ده‌ست داده‌گرن له به‌کارهێنانی توندوتیژیی و هێز دژی خۆپیشانده‌ران .بۆ کۆتاییهێنان به‌و خۆپیشاندانانه دوو ڕێگه که یه‌ک لەیه‌کتر ترسناکترن به‌کارهاتوون له‌الیه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه ،کوشتنی پیاوان و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان. کاربه‌ده‌ستان و چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ،هه‌روه‌ها چاالکهکانی مافی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نن که به‌کارهێنانی هێزی زیاد له پێویست دژی خۆپیشانده‌ران گه‌یشتۆته ئاستێکی ترسناک که ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌ی قوربانیه‌کان له کوژراو و بریندار له هه‌ڵکشاندایه. له‌وکاته‌وه که خۆپیشاندانه‌کان دژی
عومه‌ر به‌شیری له‌سه‌رکار البراو ده‌ستیان پێکردووه زیاتر له ٩٠کهس کوژراون و ژماره‌ی برینداره‌کانیش دوو هێنده زیاتره، ئه‌وه به‌پێی راگه‌یاندراوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پزیشکانی سودانی. داواکاری خۆپیشانده‌ران له سه‌ره‌تادا تێکه‌ڵه‌یه‌ک بوو له داواکاری باشترکردنی هه‌لومه‌رجی ژیان و کێشه‌ی بێ‌کاری و ئینجا سیاسی ،ورده ورده سه‌ری کێشا بۆ البردنی به‌شیرو له ئێستادا داواکاری سه‌ره‌کی راده‌ستکردنی ده‌سه‌اڵته به هێزه مه‌ده‌نیه‌کان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی له ده‌سه‌اڵتی سه‌ربازیی .ئه‌ریستید نۆنۆنسی پسپۆڕی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاروباری مافی مرۆڤی سودان داوای له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سودان کرد که له‌پێناو ڕێگری‌کردن له که‌وتنه‌وه‌ی قوربانی زیاتر پێویسته “تا ئه‌وپه‌ڕی هێزه ئه‌مینه‌کان دان به خۆیاندا بگرن”. “من به زۆر به جدی داوا له هێزه سه‌ربازیی و ئه‌منیه‌کان ده‌که‌م پێوه‌ره‌کان بۆ پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌کانی
خه‌ڵکی سودان له‌به‌رچاو بگرن” .نۆنۆنسی له راگه‌یاندراوێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا نووسیویه‌تی. کوشتنی ڕه‌مه‌کی بۆته به‌شێک له‌و کردارانه‌ی که هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کانی سودان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌وان ره‌تیده‌که‌نه‌وه ،که ئه‌و کوشتنانه ئه‌نقه‌ست بن ،به‌اڵم نۆنۆنسی داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی بێالیه‌ن ده‌کات له‌و هه‌موو کوشتنانه‌ی که له مانگی دیسهمبهرهوەو له‌وکاته‌وه روویانداوه که خه‌ڵکی مه‌ده‌نی دژی به‌شیر هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام. کوشتنی هاواڵتیان دیوێکی بابه‌ته‌که‌یه، دیوه‌که‌ی تری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه که له ژنان ده‌کرێت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له خۆپیشاندانه‌کان ئاماده بن ده‌ستدرێژی سێکسیان ده‌کرێته سه‌ر. ئاماده‌یی ژنان یه‌کێکه له سیما دیاره‌کانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی سودان، به راده‌یه‌ک وێنه‌ی خانمێکی گه‌نج -ئه‌ال سه‌الح -بۆته لۆگۆی ئه‌و خۆپیشاندانه
مه‌ده‌نیه .مه‌ترسیه‌که به راده‌یه‌که که هه‌ندێکجار خێزانه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن کچه‌کانیان بخه‌نه ژێر فشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌که‌ن. راپۆرتێکی سی ئێن ئێن ،که به وردی تیشکی خستووەته سه‌ر دیارده‌ی ترساندنی کچان به ده‌ستدرێژیی ،راستی ترسناک ده‌خاتەڕوو. ئاماده‌یی ئه‌و هه‌موو کچه له خۆپیشاندانه‌کان بۆ ده‌سه‌اڵتی سودانی چاوه‌ڕێنه‌کراو بوو ،بۆیه پێش الدانی به‌شیر هێزه ئه‌منیه‌کان کچه‌کانیان له‌ناو خۆپیشاندانه‌کان ده‌گرت و ده‌یانبردن بۆ زیندانی نهێنی و چه‌په‌ک ،له‌وێ به‌زۆر وێنه‌ی رووتیان ده‌گرتن و هه‌ندێکیان ده‌ستدرێژیشیان کراوه‌ته سه‌ر .له ئێستادا نایانبه‌ن بۆ زیندان به‌ڵکو زیاتر ده‌یانڕفێنن و هه‌ندێکجار له‌ناو ئوتومبێلدا ده‌ستدرێژیان ده‌کرێته سه‌ر. هه‌رچه‌نده به نووسراوی فه‌رمی هیچ شتێک نییه ،به‌اڵم سی ئێن ئێن زانیویه‌تی ،که دهسهاڵتدارانی بااڵ
په‌یامیان بۆ ئۆفیسهرو که‌سانی خوار خۆیان ناردووه که کچان تێکبشکێنن، چونکه تێکشکاندنی کچان واته تێکشکاندنی پیاوانیش“ .هه‌مووان له‌و په‌یامه تێده‌گه‌ن که مه‌به‌ستیان له تێک‌شکاندن چیه”. هێرشی فیزیکی و ده‌ستدرێژیی کاریگه‌ری چه‌ند الیه‌نه‌ی هه‌یه ،جگه له ڕه‌هه‌نده دژه مرۆییه‌که‌ی و ئه‌و کاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌ی ده‌یکاته سه‌ر که‌سی القهکراو ،هه‌ندێکجار ئه‌و پیاوانه‌ی ژنه‌کانیان القهکراوه له‌بری پشتگیری ژنهکەو ئاراسته‌کردنی توڕه‌ییه‌که‌ی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌اڵتداران ،له ژنه‌که‌ی جیاده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه کۆمهاڵیهتیهوه ،یاخود واده‌کات باوکان زیاتر گوشار بخه‌نه سه‌ر کچه‌کانیان بۆئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه بمێننهوەو به‌شداری خۆپیشاندانه‌کان نه‌که‌ن. به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێکسی ،له‌سه‌ر به‌زۆر گرتنی وێنه‌ی ڕووت و له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ناوزڕاندن و شکاندنی ژنانی به‌شداربووی خۆپیشاندانه‌کان ،به‌اڵم حکومه‌تی سودانی هیچ کۆمێنتێکی نییه تاکو ئێستا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار پرسیاری ئاراسته کراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشارانه ،رێژه‌ی به‌شداری ژنان هه‌ر له هه‌ڵکشاندا بووه. به‌پێی زانیاری ئه‌و که‌سانه‌ی بایه‌خ به الیه‌نی جێنده‌ری ئه‌و چاالکییه سیاسیانه ده‌ده‌ن ،ژماره‌ی ژنان زۆر له ژماره‌ی به‌شداربووانی پیاو زیاتره. ناهید جهبرهڵال ،که ژنێکی چاالک و دیاری سودانیهو دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوێکه به‌ناوی رێکخراوی سودانی دژی به‌شودانی مندااڵن و دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان به سی ئێن ئێنی راگه‌یاندووه ،که به‌ڵگه له‌سه‌ر پانزه ژن و کچ هه‌یه که ده‌ستدرێژییان کراوه‌ته سه‌رو ژماره‌ی راسته‌قینه زۆر له‌وه‌ش زیاتره .ناهید هه‌روه‌ها وتویه‌تی که هه‌ندێکجار ئه‌و ده‌ستدرێژیانه له‌به‌ر چاوی که‌سانی دیکه ئه‌نجام دراون ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی زیاتر تێکشکاندنیان. ئه‌وه ئاماژه‌کان هه‌موو پشتڕاستده‌که‌نه‌وه که ژنان لێیان دراوەو هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر ،به‌اڵم تێکنه‌شکاون.
ع ��را ق��ی ێ
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
7
پرۆژەی گۆڕانە و ساڵی ٢٠١١پێشکەشی کرد
ئهنجومهنیدانوستانلەگەڵبەغدابهكوێگهیشت؟
هەرجارەو نووسەرێک دەینووسێت
ﮐﻮرد ﻟﻪ ﻋﯿﺮاق ٧
د .طه حمدامین خدر*
زەمەن ئه‌نجومه‌ن یان دامه‌زراوه‌ى دانوستان ،كه وه‌كو پرۆژه‌یه‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پێشكه‌ش كرا ،به‌مه‌به‌ستى به‌دامه‌زراوه‌ییكردنى دانوستان‌و سه‌رپه‌رشتیكردنى دۆسیه‌كانى دەرهوهى هه‌رێم ،ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌هۆى قه‌یرانى سیاسییه‌وه راگیراوه ،به‌اڵم پێشبینى ده‌كرێت له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا جارێكى تر كارى له‌سه‌ر بكرێت. ساڵى ٢٠١١فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان ،پرۆژه‌یه‌كى پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان كرد ،كه تایبه‌ت بوو به‌دامه‌زراوه‌ییكردنى دۆسیه‌ى دانوستان‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق‌و ده‌ره‌وه ،تێیدا ئاماژه‌ى به‌پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نێك كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرسه بكات‌و له‌ژێر چاودێری پهرلهماندابێ و سه‌رجه‌م ئه‌و دۆسیانه‌ى ده‌ره‌وه له‌ئه‌ستۆ بگرێت ،كه په‌یوه‌ستن به‌چاره‌نووسى گه‌لى كوردستانه‌وه. كاردۆ محه‌مه‌د ،په‌رله‌مانتارى پێشووترى كوردستان بۆ “زه‌مه‌ن” روونیكرده‌وه ،ئه‌و كاته‌ى پرۆژه‌كه پێشكه‌ش كرا ،الیه‌نه‌كان پێشوازییه‌كى زۆریان لێكرد‌و هه‌ندێك تێبینییان هه‌بوو له‌سه‌رى ،به‌اڵم به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پرۆژه‌كه به‌باش زانرا بۆ به‌دامه‌زراوه‌ییكردنى دانوستانه‌كان. فراكسیۆن‌و “هه‌رچه‌نده وتیشى: په‌رله‌مانتاره‌كان پرۆژه‌كه‌یان به‌الوه گرنگ بوو ،به‌اڵم به‌هۆى نه‌بوونى متمانه‌و الیهنهكانى ده‌سه‌اڵت به‌گومانه‌وه له پرۆژه‌كه‌یان ده‌ڕوانى، بۆیه پرۆژه‌كه له په‌رله‌مان نه‌خرایه به‌رنامه‌ى كاره‌وه هه‌تا یاساى تایبه‌تى بۆ ده‌ربچێ”.
به‌گوێره‌ى ره‌شنووسى پرۆژه‌كه ،ئه‌نجومه‌نى دانوستان له كه‌سانى پسپۆڕ‌و ئه‌كادیمى‌و نوێنه‌رى چین‌و توێژ‌و پێكهاته‌كان پێكدێت‌و به‌دوور ده‌بێ له ده‌ستى حزب‌و دابه‌شكردنى پۆست‌و پله‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى پشك پشكێنه ،راسته‌وخۆش له‌ژێر چاودێریى په‌رله‌مانى كوردستاندا ده‌بێ. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى “زه‌مه‌ن” ،پارتى و یه‌كێتى كه كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكومه‌تى هه‌رێمیان به‌ده‌سته‌وه بوو ،ترسیان له‌وه هه‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه پێكبهێنرێت ،ئه‌وا رۆڵى ئۆپۆزسیۆن زیاتر ده‌بێ ،بۆیه به‌پاساوى ئه‌وه‌ى كارى دانوستان له‌گه‌ڵ عێراق‌و واڵتانى ده‌ره‌وه‌و پرسه نیشتمانییه‌كان ئه‌ركى حكومه‌ته نه‌ك په‌رله‌مان ،كۆسپیان خسته به‌رده‌م پرۆژه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و نه‌خرایه ئه‌جێنداى كارى په‌رله‌مانه‌وه به‌وه‌ش په‌كخرا. به‌درێژایى چه‌ند ساڵى رابردوو زۆربه‌ى ئه‌و شاندانه‌ى كه له‌گه‌ڵ عێراق‌و واڵتانى ده‌ره‌وه دانوستانیان كردووه سه‌باره‌ت به‌پرسه سیاسى‌و ئیداریى‌و ئابوریى‌و ئه‌منیى‌و چاره‌نووسسازه‌كان شاندى حزبیى بوون‌و حكومه‌تى هه‌رێم كه‌مترین رۆڵى هه‌بووه تێیاندا ،به‌ڵكو كار به‌شێوه‌یه‌ك كراوه كه پارتى و یه‌كێتى هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا شاندى خۆى هه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ الیهنو پێكهاته‌كانى عێراق‌و واڵتانى ده‌وروبه‌رو جیهان مامه‌ڵه‌یان كردووه ،ئامانجى سه‌ره‌كیش ده‌ستكه‌وتى شهخسیىو حزبیى بوون نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیى نیشتمانیى. بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ دۆسیه‌ى دانوستان‌و گفتوگۆكردن پرۆژه‌ى پێشكه‌شى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه ،له‌میانى دانوستانه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌میشدا ئه‌و بابه‌ته یه‌كێك بووە لهخاڵهكانى گفتوگۆى بزووتنه‌وه‌ى
هەمبانە
گۆڕان له‌گه‌ڵ الیهنهكانى دیكه .بۆیه سهرئهنجامو له‌چوارچێوه‌ى رێكه‌وتننامه‌ى نێوان بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ،پێكهێنانى دامه‌زراوه‌یه‌كى نیشتمانیى بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداو ده‌ره‌وه ،بووه یه‌كێك لهخاڵهكانى
کاردۆ محەمەد: پرۆژەکە کاری دانوستان لەگەڵ بەغداو واڵتانی دەرەوە دەخاتە قاڵبێکی سیستماتیکەوە
سیاسییەك لە بەرگی سەربازیدا
ئا :زەمەن دەیەوێت لەیەك كاتدا كاری سیاسی‌و سەربازییش بكات ،هەوڵ دەدات بەرزترین دەسەاڵتی سیاسی عێراق بگرێتە دەستو ئامادەش نییە كۆتایی بەكاری سەربازیی بهێنێت ،چونكە لەو رێگەیەوە توانی ببێتە ژمارە لەعێراقدا ،شانازی دەكات بەوەی وەكو سەرباز دەربكەوێت ،بەاڵم دەركەوتنی وەكو كەسێكی ئەمنی بووەتە جێگەی نیگەرانی الیەنەكانی تر‌و متمانەی پێناكەن. هادی فەرحان عەبدوڵاڵ عامری ،ناسراو بە ئەبوحەسەن ،ساڵی 1954لە پارێزگای دیالە لە بنەماڵەیەكی شیعە لەدایك بووە، ساڵی 1976بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە بواری ئامار لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە، هاوکات هەڵگیرسانی جەنگی عێراق‌و ئێران، دەستی بەكاری سیاسی كردووەو پەیوەندیی كردووە بە ئۆپۆزسیۆنی شیعەی عێراقەوە، دوای لەسێدارەدانی محەمەد باقر سەدر، هەاڵتووە بۆ ئوردن‌و لەوێوە گەیشتۆتە سوریا‌و ساڵی 1982بەشداری كردووە لە دامەزراندنی ئەنجومەنی بااڵی شۆڕشی ئیسالمی لە عێراق ،کە لەالیەن محەمەد باقر حەكیمەوە سەرۆكایەتی دەكرا. پاش مانەوەی بۆ ماوەیەك لە سوریا لەسەر داوای ئەنجومەنی بااڵی ئیسالمی رووی كردووەتە ئێران‌و بەهاوكاری ئەو واڵتە ،فەیلەقی بەدریان پێكهێناوە ،كە
رێكهوتننامهكهو بڕیاره دواى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ پرۆژه‌كه جارێكى تر پێشكه‌ش بكرێته‌وه. كاردۆ محه‌مه‌د باسى له‌وه كرد ،ئه‌گه‌ر الیهنو فراكسیۆنه‌كان رێكبكهونو كۆده‌نگیى له‌سه‌ر دروستببێ ،ئه‌وا ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا پرۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكرێت‌و ئه‌نجومه‌نه‌كه پێكبهێنرێت‌و دۆسیه‌ى دانوستان‌و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غداو واڵتانى ده‌ره‌وه بگرێته ئه‌ستۆ، بێجگه له‌وه‌ش كار له‌سه‌ر پرسه نیشتمانیىو چاره‌نووسسازه‌كان بكات‌و سه‌رجه‌مى بابه‌ته ههستیارو گرنگه‌كان بگرێته ده‌ست. هه‌موو كاره‌كانیشى له‌ژێر چاودێریى په‌رله‌مانى كوردستاندا ده‌بێت ،به‌وه‌ش هیچ حزب‌و الیهنو كه‌سێك ناتوانێ كاره‌كانى دامه‌زراوه‌كه به‌الڕێدا بهرێتو دۆسه‌ى دانوستان‌و گفتوگۆكانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه بۆ ئامانجى سیاسى‌و ده‌ستكه‌وتى شهخسیىو حزبیى به‌كاربهێنرێ. به‌گوێره‌ى پرۆژه‌كه ئه‌نجومه‌ن یان دامه‌زراوه‌ى دانوستان هاوشێوه‌ى كۆمسیۆن یان ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ دهبێو په‌یوه‌ست ناكرێت به‌هیچ وهزارهتێكهوهو بودجه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى ده‌بێ .راسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێریى په‌رله‌مانى كوردستاندا دهبێو له ئه‌نجومه‌نێكى بااڵو چه‌ندین به‌شى گرنگ‌و هه‌ستیار پێكدێت ،كه هه‌ریه‌كه‌یان سه‌رپه‌رشتیى دۆسیه‌یه‌كى تایبه‌ت دهكاتو له‌كه‌سانى پسپۆڕ‌و شاره‌زاو ئه‌كادیمیى پێكدێت‌و له‌سه‌ر بنه‌ماى توێژینه‌وه‌ى زانستى‌و داتا‌و به‌ڵگه‌نامه كار دهكهنو پێش هه‌ر جۆره دانوستان‌و گفتوگۆیه‌ك ،له‌سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه خوێندنه‌وه‌ى ورد بۆ پرسه‌كان دهكرێتو هیچ كاتێك میزاجى شه‌خسى‌و بۆچوونى تایبه‌ت زاڵ نابێت به‌سه‌ر بڕیار‌و راسپارده‌كاندا.
باڵی سەربازیی ئەنجومەنی بااڵی ئیسالمی بووەو بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی رژێمی بەعس لەناوچەكانی ناوەڕاست‌و باشووری عێراق دەستی بە چاالكیو خەباتی چەكداری كردووە. بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەكان عامری لەماوەی جەنگی نێوان ئێران‌و عێراقدا رۆڵێكی زۆری بینیوە لەو شەڕو پێكدادانانەی كە لەناوچەكانی باشووری عێراق‌و هۆڕەكان لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق‌و ئۆپۆزسیۆندا روویانداوەو هاوكات بەشدارییەكی كارای هەبووە لە شەڕی سەر سنورەكان ،بۆیە بووەتە جێگەی سەرنجی سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن‌و دەسەاڵتدارانی تارانیش. دوای رووخانی رژێمی بەعس لەساڵی
2003دا گەڕاوەتەوە بۆ عێراق‌و فەیلەقی بەدر ناوەكەی گۆڕدراوە بۆ رێكخراوی بەدرو وەكو دامەزراوەیەكی سەربەخۆ كەوتە كاركردن، بەاڵم دەستبەرداری باڵی سەربازیی نەبوو لەهەمان كاتدا وابەستەبوونی خۆی بەئەنجومەنی بااڵوە دووپات كردەوە. عامری بەشداری لە هەڵبژاردنە یەك لەدوایەكەكانی عێراقدا كردووەو بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران‌و سەرۆكایەتی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی گرتۆتە دەست، دواتریش كراوەتە سەرۆكی لیژنەی نەزاهە، ساڵی 2009بووە بە سەرۆکی رێکخراوی بەدر ،بەهۆی نزیكایەتی لە نوری مالكی‌و پشتیوانییەكانی ئێران لەساڵی 2010دا 22 كورسیی پەرلەمانی بردەوەو وەكو وەزیری گواستنەوەی عێراق هەڵبژێردرا ،بەاڵم دوای
هەڵبژاردنەكانی 2014و سەرهەڵدانی داعش، هۆڵی پەرلەمانی بەجێهشتو لەچوارچێوەی هێزەكانی حەشدی شەعبیدا بەرگی سەربازیی كردە بەرو لەماوەی سێ ساڵدا وەكو یەكێك لە فەرماندە بااڵكانی حەشد دەركەوتو رۆڵێكی گەورەی بینی لە رزگاركردنی پارێزگای دیالەو بەشێك لە پارێزگاكانی سەاڵحەدینو ئەنبارو نەینەوا لە دەستی داعش ،هەر ئەو سەركەوتنانەش بواری بۆ رەخساند لەمیانی هەڵبژاردنەكانی 2018دا هاوپەیمانێتییەك بەناوی فەتح پێكبهێنێت‌و یەكێك بێت لە لیستە براوەكانی هەڵبژاردن. عامری بەكەسێكی نزیك لە ئێران ناسراوەو لەكاتی شەڕی داعشدا چەندین جار لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی دەركەوتووەو بۆخۆیشی ئەوەی نەشاردۆتەوەو شانازیی پێوەدەكات ،ئەو نزیكایەتییەی لەئێران‌و سەركەوتنی لەهەڵبژاردنەكاندا بواری بۆ خۆشكردووە هەتا چاوی لەپۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بێت‌و لەكاتی دانوستانەكانی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عێراقدا هەوڵی زۆری دا پۆستی سەرۆك وەزیران بباتەوە، بەاڵم بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار بوو بە تاوانی كوشتن‌و ئەشكەنجەدان لەكاتی شەڕەكانی داعشدا لەدژی هاواڵتیانی سوننە ،هەروەها لەالیەن بەشێك لە شیعەكان‌و سوننەو كوردەوە جێگەی قبوڵكردن نەبوو بایكۆتی ئەمریكاشی لەسەر بوو ،بۆیە نەیتوانی بگاتە كورسی سەرۆك وەزیران.
پێشهاتە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان بەرەو كوێ؟ ئەو پێشهاتە گرنگانەی كە لەم دواییەدا بوونە جێگەی گرنگیپێدان و تێڕامان ئەو ملمالنێ ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەیە كە لەم ناوچەیەدا سەریهەڵداوە .ئێران بە زلهێزێكی ناوچەیی خۆی ئەسەپێنێ ،ئەمریكاش بە زلهێزێكی نێودەوڵەتی مامەڵە دەكات .ئەم پێشهاتانە روئیایەكی قورس دێنێتە ئاراوە بەنیسبەت هەرێمی كوردستان و عێراق كە چۆن مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان بكات و هاوكێشەكە لە بەرژەوەندی خۆی ئاڕاستە بكات .یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش رۆڵێكی سەرەكی هەیە لەم نێوەندەدا بەتایبەت كە لە بنیادنان و جێگیركردنی باری ئاسایش و ئارامی لە نێوەندی ئیقلیمی ناوچەكەدا دەتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت‌و دەسەاڵتەكانی یاسا‌و لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ مامەڵە لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا بكات .هەر لەم پێودانگەدا نیشتمانیی یەكێتیی بەشداریكردنی كوردستان لە ئاڕاستەكردنی سیاسەتی گشتی عێراقی فیدراڵ زۆر كاریگەرەو دەتوانێت تاڕادەیەكی باش هاوكێشەكانی ئەم ناوچەیە بەهاوسەنگی بهێڵێتەوە بەتایبەت ئەو رۆڵەش لەڕێگەی سەرۆكایەتی كۆمارەوە دەتوانێت ئاڕاستە بكات. لەكابینەكانی پێشووی حكومەتی عێراقدا لەهەموو ئاستەكاندا یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەچەقی نێوەندگیری لەگەڵ هەموو الیەنەكان مامەڵەی كردووە بەتایبەت ئەو رۆڵەی كە خوالێخۆشبوو هەڤاڵ مام جالل دەیگێڕا وای كردبوو كە هەموو الیەنە عێراقیەكان شوێنكەوتی سیاسەتەكانی بن و ببێتە هۆی بەرقەراركردنی ئاشتی و ئارامی لەناوچەكەدا ،هەڵبەت ئەمەش رەنگدانەوەی سیاسەتی ئێستای یەكێتی نیشتمانی كوردستانە لەمامەڵەكردن لەگەڵ هەموو ئەو مەلەفانەی كە پەیوەندییان بەئاڕاستەكردن و بنیادنانی سیاسەتی گشتیی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵەوە هەیە. ئەم رۆڵە میحوەرییەی كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەیەتی سەلمێنەری گرنگی و كاریگەریی پێگەیەتی لە بەڕێوەبردنی دامودەزگاكانی حكومەتی فیدراڵ هەربۆیە لە ڕووی تەشریعییەوە توانیویەتی لەڕێگەی پەرلەمانەوە لەگەڵ هێزە عێراقیەكانی تر لەزۆر مەلەفی هەستیاردا رۆڵی یەكالكەرەوە ببینێت و پێگەی خۆی بەكاریگەری بهێڵێتەوە .بوونی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كاری بەڕێوەبردندا لەحكومەتی عێراقی فیدڕاڵ پێویستییەكی حەتمییە چونكە هەروەك چۆن پێشتر توانی هاوسەنگی هێز رابگرێ ئێستاش دەتوانێ ئاڕاستەی سیاسەتی گشتیی عێراق بەپێی بەرژەوەندیی گشتی ئاڕاستە بكات ،بۆیە وەرگرتنی پێگە وەزارییەكان لەالیەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە ئیستحقاقێكی شەرعییەو ناتوانرێت نكۆڵی لەو ڕاستییە بكرێت كە پێشتر ئاماژەمان پێدا لەكاریگەریی پێگەو ڕۆڵی یەكێتییەوە لەبەرقەراركردنی ئاشتی و ئارامی لەناوچەكە. • ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
��ورد�� ت�ان�� ی�ی
6
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
ساڵح موسلیم بۆ زەمەن:
پڕۆژەمان بۆ چارەسەر داوەتە رژێمی سوریا بەشی زۆری ئەم دیدارەی ساڵح موسلیم وتەبێژى پارتى یەکێتى دیموکرات – پەیەدە لەگەڵ “زەمەن” ،تایبەتکراوە بەو بەشەی پەیامەکەی ئۆجەالن سەبارەت بە سوریا‌و رۆژئاوای کوردستان ،کە لە رۆژانی رابردوودا لەالیەن پارێزەرەکانییەوە ناوەڕۆکەکەی باڵوکرایەوە .موسلیم دەڵێت :نەک تەنیا رێز لە ناوەڕۆکی پەیامەکە دەگرن ،بەڵکو بە کردەوە جێبەجێشی دەکەن. سەبارەت بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کە هەمیشە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دووپاتی دەکاتەوە ،ساڵح موسلیم دەڵێت :تورکیا بەرامبەر هەموو کورد هەستیارە نەک تەنیا رۆژئاوای کوردستان ،بەاڵم کاتێ دەبینێ ناتوانێ وەکو ئەوەی لە باشووری کوردستان پالنەکانی جێبەجێ بکات ،دێت پەالماری دەدات و داگیری دەکات. ساڵح موسلیم نایشارێتەوە لە چەندین الوە هەڕەشە هەیە بۆ سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان ،چونکە مافە سیاسیی و ئیدارییەکانی کورد بە فەرمی نەناسراوە لە ناوخۆ‌و دەرەوەی سوریا ،هەمیشە ئەو مەترسیانە لە ئارادان، بەاڵم هەرگیز کۆڵ نادەن. وتەبێژی پەیەدە سەبارەت بە گفتوگۆکانی رۆژئاوای کوردستان و رژێمی سوریا دەڵێت :ئێمە گرنگیماندا بە گفتوگۆکان لەگەڵ رژێمی سوریا ،بەاڵم بە ئەنجامێک نەگەیشتین و گفتوگۆکان وەستاون ،چونکە رژێم فیدراڵی بۆ باکووری سوریا قبوڵ ناکات. سازدانی :هێمن حەسەن * با لە پەیامەکەى ئۆجەالنەوە دەست پێبکەین ،چۆن لەو بەشەی پەیامەکە دەڕوانى کە پەیوەستە بە رۆژئاوای کوردستان و سوریاوە؟ بەڕێز ئۆجەالن سوریا‌و رۆژهەاڵتیناوەڕاست باش دەناسێ و دەزانێت رووداوە سیاسى و کۆمەاڵیەتییەکانى ناوچەکە چۆنن .هەڵسەنگاندنەکانیشی لەوبارەیەوە راستودروستن ،ئێمە رێز لەو پەیامە دەگرین و بەالى ئێمەوە نەک هەر گرنگە بەڵکو بە کردەوەش کاری لەسەر دەکەین .پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەالن مۆراڵێکى گەورەی بە ئێمە بەخشیوە، بەاڵم پێمان وانییە تورکیا جێبەجێی بکات. * ئۆجەالن باسی چارەسەرێکی گرنگ دەکات بۆ سوریا ،هەڵوێستى ئێوە بۆ ئەو چارەسەرە چیە؟ چارەسەرییەک کە یەکگرتنی سوریالەسەر ئەساسى دەستوورێکی بنەڕەتی بێ کە بەڕێز ئۆجەالن داواى کردووە، ئەوە داواى ئێمەشە .دەمانەوێ پێگەی رۆژئاواى کوردستان بە فەرمیی بکەین و لەناو سوریا‌و دەرەوەى سوریاش بە
لەالیەن تورکیا و سوریاوە مەترسی هەیە لەسەر ئیدارەی دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان فەرمى بناسرێ .ئێمە جەخت دەکەین بەئاسانی دەست لە خاکی خۆمان هەڵناگرین کە بە بەهاو قوربانی زۆر قورس بەدەستمان هێناوە. * ئۆجەالن لە بەشێکى پەیامەکەیدا دەڵێت پێویستە هەستیارى تورکیا لەبەرچاو بگیرێت ئێوە ئەو هەستیارییە چۆن لەبەرچاو دەگرن؟
ئێمە بە چاوى رێزەوە سەیرىپەیامەکەى بەڕێز ئۆجەالن دەکەین و لەبەرچاوى دەگرین ،بەاڵم پێویستە هەمووان ئەوە بزانن کە هەرگیز دەستمان درێژنەکردووە بۆسەر خاک و کاروباری ناوخۆی تورکیا بەو شتانەشى کە بۆ تورکیا هەستیارن .ئێمە هیچکات نەبووینەتە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا، چونکە ئێمەش زانیومانە کە هەستیاریى هەیە ،بەاڵم دەبینین کاتێک هەڕەشەمان لەسەرە لە خاکى ئەوانەوە ،چەتەکان لەخاکى ئەوانەوە دێنە سەر خاکى ئێمەو داگیریان کردووە ،خۆ دەبێ هەڵوێستمان روون و راشکاوبێ و رووبەڕوویان ببینەوە .ئەگەر تورکیا هەستیاریى هەیەو پێویستە لەبەرچاوى بگرین ،دەبێ تورکیاش هەستیارى ئێمە لەبەرچاو بگرێ .ئەو شتەی ئۆجەالن پێیوتووە هەستیاریی بریتیە لە رێزگرتن لەیەکترى نەک ئێمە رێز لە تورکیا بگرین ،بەاڵم ئەوان بمانکوژن و خاکمان داگیر بکەن. * ئەم پەیامە بە تەنیا رووى لەئێوەیە یان لە تورکیا‌و سوریاشە؟ -نەخێر پەیامەکە بۆ هەموو
الیەکە بەڕێز ئۆجەالن ئەرکى هەمووانى دیاریکردووە چییە ،بۆیە هیوادارین ئەوانیش رێز لە داواکەی ئۆجەالن بگرن. ئەوکات ئاسانتر دەگەینە رێککەوتن، پەیامەکەى ئۆجەالن بۆ رێکەوتن و دانیشتنە ،ئێمەش دەتوانین لەگەڵ تورکیا دانیشین ،بەاڵم ئەمە پێویستى بە هەلومەرج و ئاساییکردنەوەى دۆخەکە هەیە ،کرانەوەی رێگای دیالۆگی سیاسی لە تورکیا ،کەشێکی ئەرێنی دەخولقێنێ. * مەبەستت لە مەرج چیە بۆ ئەوەى لەگەڵ تورکیا دابنیشن؟ واتە پێویستە هەڕەشەکان وهێرشەکان بوەستێنرێن ،پێویستە دۆخی عەفرین و ئەو هەڕەشانەی لەسەر ناوچەکەمان هەیە ڕوون ببێتەوە، ناتوانین چاوپۆشی لەوانە بکەین ئێستا عەفرین داگیرکراوە ،ئێمەش قبوڵی ناکەین .ئەگەر تورکیا چارەسەری دەوێ ،پێویستە لە عەفرین بکشێتەوەو چەتەکانیش لە عەفرین بکشێنەوەو عەفرین بگەڕێتەوە دۆخى جارانى. هەروەها پێویستە دەست لە هەڕەشەو دوژمنایەتیەکانیان بەرامبەر کوردان
هەڵگرن ،ئێمە دەتوانین لەسەر ئەو بنەمایە لێک نزیکبینەوە لەگەڵ تورکیا، هەستیارییەکە بەم جۆرە کۆتایی دێت هەردوو المان دەتوانین بە ئاشتى بژین لەناوچەکەدا. * هۆکار چیە کە تورکیا زیاتر لە هەر شوێنێکى تر لەسەر رۆژئاواى کوردستان هەستیارە؟ هەر رۆژئاوا نییە ،بەڵکوهەستیارییەکە بەرامەبەر هەموو کوردە لە هەر چوار پارچەى کوردستان .ئەساسى چارەسەرنەکردنى کێشەى کورد لە رۆژهەاڵتى ناوەڕاستیش هەر تورکیایە. بەاڵم تورکیا کاتێک پالنەکانى لە شوێنێک جێبەجێ ناکرێت یان بەربەستى هەیە لەبەردەم خواستەکانى ،لەو شوێنە دۆخەکە دەباتە ئاستى داگیرکاریى بە نموونە پالن و سیاسەتەکانى ئەردۆغان لە رۆژئاواى کوردستان جێبەجێ ناکرێن وەک ئەوەى لە باشوورى کوردستان دەکرێ ،ئەوەش وایکردووە زیاتر لەگەڵ رۆژئاوا دژایەتى بکات ،راستیەکە بەمجۆرەیە ئەگەر تورکیا کێشەى لەگەڵ کورد چارەسەر بکردایە دوژمنایەتى ئێمەشى نەدەکرد لە سوریا. * ئێستا جۆرێک لە نادڵنیایی هەیە سەبارەت بە مانەوەى ئیدارەى کوردى لە سوریا ئایا هیچ مەترسییەک لە ئارادایە؟ بێگومان مەترسى هەن ،بەاڵم هەتاسیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە لە ناوخۆ‌و دەرەوەی سوریا پەسەند نەكرێت، ئێمە ناتوانین دەستكەوتەكانمان گەرەنتی بكەین .خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی بەتایبەت لەالیەن دەوڵەتی توركەوە پەسەند ناكرێت ،ئەوەش جۆرێکە لە مەترسى ،چونکە خاکەکەمان داگیرکراوە رۆژانە خوشک و براکانمان لە عەفرین و جەرابلوس شەهید دەکرێن مەترسى داگیرکاریش هەیە لەالیەن رژێمی سوریاشەوە .بەاڵم ئێمە بەردەوامین لەسەر پاراستنى دەستکەوتەکانمان، دەبێ ئەوە بزانین سوریا ناگەڕێتەوە بۆ رابردوو ،سوریا پێویستی بە دیموكراسیەتێكی المەركەزی هەیە. * ئەی گفتوگۆکانتان لەگەڵ رژێمى سوریا بە کوێ گەیشتن؟
گرنگیمان بە چاوپێکەوتنەکانلەگەڵ رژێم داوە ،بەاڵم بە ئەنجامێک نەگەیشتین .ئێمە بە هەموو دنیامان نیشاندا کە بۆ دیالۆگ کراوەین و ئەگەر چارەسەرییەک نەیەتە ئاراوە ،ئەوە تاوانى ئێمە نییە ،پالن و پرۆژەمان هەیە ئێمە هەموو کات دەڵێین، الیەنگری دیالۆگین ،لەئێستا گفتوگۆکان وەستاون. * دەوترێت ئەمریکا هۆکارە بۆ وەستانى گفتوگۆکانتان لەگەڵ رژێم؟ نەخێر دۆخەکە بەوجۆرە نییە ،ئێمەپڕۆژەى خۆمان هەبوو بۆ چارەسەرى سوریا‌و داومانەتە رژێم ،بەاڵم دیمەشق تائێستا هەبوونى باکوورى سوریا وەک هەرێمێکى فیدراڵى پەسەند نەکردووەو نایەتە پێشەوە .لەمڕووەوە ئەمریکا لەگەڵ چارەسەرە. * ئەو دۆخەى ئێستا لە ئیدلیب روودەدات مەترسى بۆ سەر کورد نییە؟ توركیا دەیەوێ لە ئیدلیب بەرگیچەتەكان بگۆڕێت و دەیەوێ ئەوان قبوڵ بکرێن وەک ئەمرى واقیع .یەكێك لە پیالنەكانی دەوڵەتی تورك ئەوەیە كە چەتەكان لە ئیدلیبەوە بگوازێتەوە بۆ عەفرین و لەوێ جێگیریان بكات تا بڵێت ئەوەتا ئەوانە لە ئیدلیب فشاریان لەسەرەو دەکوژرێن بۆیە بەو بیانووەوە دەیانگوازنەوە عەفرین ،دەبێ بەر لەو پیالنەی توركیا بگرێت.
پالنەکانى ئەردۆغان لە رۆژئاوا جێبەجێ ناکرێن وەک ئەوەى لە باشوورى کوردستان دەکرێ
153ناوەندى فێرکردنى زمانى کوردى لە تورکیا داخراون زەمەن مامۆستایان و چاالکوانانی مەدەنی لە باکووری کوردستان دەڵێن ،بە داخستنی ناوەندە کلتووریی و پەروەردەییەکان، حکومەتى تورکیا رۆژ بەرۆژ بازنەى بەکارهێنانى زمانى کوردى بەرتەسک دەکاتەوە. رۆژى ١٥ى ئەم مانگە کە هاوکاتە لەگەڵ “جەژنی زمانى کوردى” لە باکوور ،لە دانیشتنى پەرلەمانى تورکیادا فراکسیۆنى هەدەپە لەڕێى پرۆژەیەکەوە داوای کرد ،پەرلەمان لێکۆڵینەوە بکات لە هۆکارى داخستنى قوتابخانەو ناوەندە فێرکارییەکانى زمانى کوردى لەالیەن حکومەتەوە .بەاڵم پڕۆژەکە بە دەنگى پەرلەمانتارانى ئەکەپەو مەهەپەو ئی پارتى رەتکرایەوە. هەدەپە لە پڕۆژەکەدا داواى مافى قسەکردن و خوێندن بە زمانى کوردى و کردنەوەى قوتابخانەو بەشى کوردى لە زانکۆکان‌دا کردووە ،هەروەها داواشیکردووە زیندانیان لەکاتى دادگاییکردندا مافى ئەوەیان هەبێ بە زمانى کوردى بەرگری لە خۆیان بکەن. ئەو قوتابخانەو ناوەندە پەروەردەیى و کلتوورییانەی کە داخراون ،ئەرکیان فێرکردن و گەشەپێدانى زمانى کوردى و هەروەها کلتوورو ئەدەبى کوردى بووە. زۆرینەی ئەو ناوەندانە لەکاتى پڕۆسەى ئاشتى لە دواى ساڵى ٢٠١٣کرانەوە وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنى
کێشەى کورد. شه‌ره‌فخان جزیری ،وته‌بێژی پالتفۆڕمى کوردى ،کە ناوەندێکی فەرهەنگییە لە باکووری کوردستان ،بۆ “زەمەن” وتی“ :ئێستا هەڕەشەیەکى گەورە لەسەر لەناوبردنى زمانى کوردى هەیە لە تورکیا”. جزیری زیاتر دواو وتی“ :دەبێ گه‌لی كورد لە هەموو پارچەکان و بەتایبەت لە باکوور ،له ژیانی ڕۆژانه‌یدا به‌پێداگرییه‌وه به كوردی قسه بکەن ،پێویسته
گه‌له‌كه‌مان ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سڤیل ،رۆشنبیران ،نووسه‌ران ،پارته سیاسییه‌كان و میدیا ،بۆ زمانی كوردی هەموو تواناکانیان بەکاربهێنن .بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی لەناوبردنی زمانی کوردی ،پێویستە دایک و باوکان منداڵەکانیان فێرى زمانى کوردى بکەن و کارئاسانى بکەن بۆئەوەى منداڵ و گەنجان بە زمانی دایک بدوێن”. بەپێى ئامارێک کە لەناوەندى پالتفۆرمى زمانى کوردى لە باکوورى
کوردستان دەست “زەمەن” کەوتووە، لەماوەى پێنج ساڵى رابردوودا زیاتر لە ٢٢٣ناوەندى فێرکردن و گەشەپێدانى زمان و کلتووریی دامەزراون ،لەو ژمارەیەش ئێستا ١٥٣یان داخراون. هاوکات نزیكەی ١٥٠دەزگای راگەیاندنو چاپەمەنی كوردی داخراون و چەندین هونەرمەندی كورد لەسەر گۆرانیی‌و شیعر‌و شێوەكارییو هونەرەكانی تر خراونەتە زیندانەوە بەتاوانی بەکارهێنانی زمانى کوردی لە هونەرەکانیاندا.
تەیب تەمەل ،پەرلەمانتارى هەدەپە لە پەرلەمانى تورکیا سەبارەت بە پرۆژەکەیان کە لەالیەن پەرلەمانی تورکیاوە رەتکرایەوە ،بۆ “زەمەن” وتی“ :پێویسته زمانى كوردی هاوشانى زمانى توركی ببێته زمانی په‌روه‌رده‌و فه‌رمی لە باکوورى کوردستان .دەبێ زمانی كوردی له ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیدا جێگاى بکرێتەوە نەک وەکو ئێستا کە قه‌ده‌غه‌كانی سه‌ر زمانی كوردی، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی تواندنهوەدا به‌رده‌وامە”. هەر لەو چەند ساڵەدا حکومەتى تورکیا مۆڵەتى کارکردنی لە ٧٠رێكخراوو گروپی کوردی سەندووەتەوە ،هەروەها بەشێک لە بەڕێوەبەرو کارمەندى ئەو گروپ و رێکخراوانە دەستگیر کراون بەتۆمەتى دابەشکردنى واڵت بەسەر دوو زماندا. لەالیەکی ترەوە ،رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتى خۆیدا، ئاماژەی بەو پێشێلكارییانە داوە كە حكومەتی تورکیا دژ بە کورد ئەنجامیداون، لەوانە پێشێلکاری لەبوارەكانی سیاسی و پەروەردەو كۆمەاڵیەتیو رۆشنبیری‌دا. راشیگەیاندووە ،توركیا زمانی دایکی لە کورد قەدەغەکردووەو بەهەزاران خوێندكاری لە خوێندن بێبەشکردووە. بە دوایین پرۆژەی هەدەپەوە بۆ زمانی کوردی ،لە ١٠ساڵى رابردوودا ١٢٢جار داوای ئازادی لە بەکارهێنانى زمانى کوردى پێشکەشى پەرلەمانى تورکیا کراوە .هەموو جارەکان ئەو
داوایە رەتکراوەتەوە. نیولوفەر باشاك ،ئەندامی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی باكووری كوردستان بۆ “زەمەن” وتی“ :لەوەتەی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٤ەوە دروستکراوە، یەک زمان بەسەر هەموو نەتەوەکانی تورکیادا سەپاوە .زمان مافێكی كۆمه‌اڵیه‌تی و سروشتییه ،په‌روه‌رده به زمانی دایكی مافێكی سه‌ره‌كیی مرۆڤه‌كانه ،ئه‌م مافه له‌الیه‌ن زۆر داموده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی په‌سه‌ند كراوه ،بۆیە پێویستە تورکیا به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌كانی نەتەوەیه‌كگرتووه‌كان و جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی یه‌كێتیی ئه‌وروپا جێبەجێی بکات”.
دەیان نووسەرو هونەرمەند بەهۆی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە کارەکانیاندا لە زینداندان
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
5
کەرکوک بۆتە قوربانی ملمالنێی یەکێتی و پارتی
کورد جگە لە پارێزگار 180پۆستی تری کەرکوکی لەدەستداوە زەمەن دوو رۆژ دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق، مەرسومێکی بۆ الدانی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک دەکرد .لەو رۆژەوە کورد بەردەوام پۆستە ئیدارییەکانی ئەم پارێزگا کوردستانییە لە دەست دەدات. لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرو گەڕانەوەی ٪٥١ی ئەو ناوچە کوردستانییانەی مادەی ١٤٠شمولی دەکردن بۆ ژێر رکێفی حکومەتی عێراق ،زۆربەی پۆستەکانی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان لە بەرپرسە کوردەکان سەنراونەتەوە کە بەشی زۆریان بە هەڵبژاردن دانرابوون. بەگشتی تائێستا نزیکەی ١٨٠ بەرپرسی کورد لەو ناوچانە کە ٦٠یان پۆست و بەرپرسیارێتی بااڵیان هەبووە، دوورخراونەتەوەو لە جێگەیان عەرەب یان تورکمانی شیعە دانراون.
تەنیا لە شارەوانی کەرکوک کە لە شەش کەرت پێکهاتووە ،دوو پۆستیان لە کورد وەرگیراونەتەوەو بەسەر عەرەب و تورکماندا دابەشکراون بەشێوەیەک ئێستا هەر پێکهاتەیەک دوو پۆستی بەدەستەوەیە. لە چەند رۆژی رابردوودا ١٠٠پەرلەمانتارو رۆژنامەوان و کەسایەتی ناوچە کێشە لەسەرەکان ،کە زۆربەیان کادیری یەکێتی بوون ،لەبارەی ئەو رووداوانەوە داوایەکیان ئاراستەی ئەنجومەنی دادوەری و داواکاری گشتی هەرێم کرد ،کە لێکۆڵینەوە بکرێت و هۆکارەکانی لەدەستدانی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان روون بکرێتەوە. بەپێی دەرەنجامی دوو هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق ،کورد زیاتر لە ٪٥٥ی دەنگدەرانی پارێزگای کەرکوکی پێکهێناوە. پێشتریش نزیکەی ٪٦٠ی پۆستەکانی ئەم پارێزگایە لەالیەن کوردەوە بەڕێوە دەبران، کەچی دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ئێستا پشکی کورد لە بەرپرسیارێتی و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە هەندێک شوێن بۆ ٪٥
کەم بۆتەوە. محەمەد کەمال ،سەرۆکی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک (پارتی) بۆ “زەمەن” وتی“ :لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ،زیاتر لە ٦٠بەرپرسی بااڵی کورد لە کەرکوک پۆستەکانیان لێوەرگیراوەتەوە .ئێمە نیگەرانین لەوەی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی کەرکوک ،زۆری خایاند”. محەمەد کەمال لەگەڵ ئەوەشدا پێیوایە پرسی کەرکوک و مادەی ١٤٠تەنیا پەیوەندی بە یەکێتی و پارتییەوە نییە ،بەڵکو رێککەوتنی نێوان هەولێرو بەغدایشی دەوێت بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکەو هەڵگرتنی حوکمی عەسکەری و عورفی لە کەرکوک. “بۆ ئەمەش پێویستە هەموو حزبە کوردستانییەکان بە تایبەت ئەوانەی لە بەغدا نوێنەریان هەیە ،پێکەوە کاربکەن و فشار بکەن بۆ ئەوەی دۆخی شاری کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە ئەوکاتە پارێزگار دابنرێت ،ئەگەرنا پارتی و یەکێتی چەند رێککەوتنیش بکەن
تەنانەت ببن بە یەکیش کاریگەری نییە”. هەرچەندە فشار هەیە لەسەر بەغداو لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوای لە سەرجەم وەزارەتەكان كرد، كە گۆڕانكاریی لە پۆستەكانی كەركوك رابگیرێت ،بەاڵم بە بڕیاری راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ،گۆڕین و البردنی بەرپرسانی کورد لە شارەکە بەردەوامە. رێکنەكەوتنی پارتی و یەكێتی بۆ هەڵبژاردن و دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركوك و كارا نەكردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئەوەندەی تر دەرفەتی داوەتە جبوری بۆ گۆڕینی بەرپرسی کورد بە عەرەب و تورکمان. محەمەد کەمال ئەوەی خستەڕوو کە نایانەوێت پارێزگارێکی بێدەسەاڵت بۆ کەرکوک دابنێین ،پۆلیسێکی فیدراڵی رێگریی لێبکات، نموونەی ئەوەی هێنایەوە کە هەفتەی رابردوو شاندێک لە بەغداوە سەردانی شارەکەیان کردبوو ،بەاڵم پۆلیسی فیدراڵی نەیانهێشتبوو
ئەندامانی ئەنجومەن بە کورد‌و عەرەب و تورکمانیشەوە بچنە ئەو کۆبوونەوەیە“ :ئێمە ئەوەمان ناوێت و ئەو واقیعەمان پێ قبوڵ ناکرێت”. رۆژی ٣ی ئازاری ئەمساڵ کۆسره‌ت ره‌سوڵ ،جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی و مه‌سعود بارزانی ،سه‌رۆکی پارتی كۆبوونه‌وه‌و بڕیاردرا پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ دوای كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم دوابخرێت و ئه‌و دوو كهسەش له‌نێو خۆیاندا پرسه‌كه یه‌كالیی بكه‌نه‌وه. لەمبارەیەوە محەمەد کەمال وتی: “هەرچەندە رێککەوتنەکە زۆری پێچوو ،بەاڵم ئومێدەوارن و لەگەڵ یەکێتییش دەگەنە رێککەوتن بۆ دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک”. هەرئەوەش وای لە شوان داودی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق کرد کە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بڵێت“ :ئێمەی کەرکوکی قومارمان پێوەکراوەو دۆڕێنراوین، کەچی دەستبەرداریشمان نابن و موزایەدەو کڕین و فرۆشتنمان پێوە دەکرێ”.
حزبە نوێکانی دوای 2017
زیان بوون بۆ ئۆپۆزسیۆن و قازانج بوون بۆ دەسەاڵت
زەمەن
دەڵێن: سیاسی چاودێرانی شکستهێنانی دوو پڕۆژه‌ى سیاسی له ماوه‌ى كه‌متر له ساڵێكدا لە هەرێمی کوردستان ،دەریدەخات کە نەوەی نوێ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ،زیاتر لەوەی پێویستی سەردەمەکە بووبن ،بۆ الوازکردنی پێگەی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە بوو. سه‌ره‌تاى ساڵى رابردوو دوو هێزى نوێ (هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌رى و نه‌وه‌ى نوێ) دامه‌زران ،ئه‌و دوو هێزه دروشمى گه‌وره‌یان به‌رزكرده‌وه مه‌كینه‌یه‌كى گه‌وره‌ى میدیاییان بۆ خرایەكار ،دروستبوونى ئه‌و دوو هێزه له‌كاتێكدا بووه ،كه هێشتا پڕۆژه‌ى گۆڕان بۆ گۆڕینى سیستمى سیاسی‌و چاكسازیى پشتیوانییه‌كى گه‌وره‌ى لێده‌كرا ،به‌اڵم ئه‌و دوو هێزه به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ كاریان ده‌كرد بۆ بچوككردنه‌وه‌ى گۆڕان‌و شكستپێهێنانى پرۆژه‌كه‌ى. دروستبوونى ئه‌و دوو هێزه بۆمبێك بوو له به‌رپێى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا چێنران ،به‌اڵم ئه‌و بۆمبانه هه‌رزوو به خاوه‌نه‌كانیاندا ته‌قینه‌وه .دواى چه‌ند مانگێك سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌رى له‌به‌رامبه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆماردا ده‌ستبه‌ردارى پڕۆژه‌كه‌ى بوو دواتریش حزبه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و ناوه‌كه‌ى گۆڕدرا. هه‌رچی جواڵنهوهى نه‌وه‌ى نوێیه به‌هۆى به‌كارهێنانى حزبه‌كه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى پڕۆژه‌ی بازرگانى له‌الیه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه ،فراكسیۆنى به‌غداى به ته‌واوى لێکجیابۆوهو نیوه‌ى فراكسیۆنهكهشى له په‌رله‌مانى كوردستان له‌ده‌ستدا.
پسپۆڕێكى زانسته سیاسییه‌كان پێى وایه ،ئه‌و هێزانه‌ى له پڕێكدا دروستبوون‌و له پڕێكدا به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕۆن، دروستكراوى هێزه دهسهاڵتدارهكانن. بۆیه هه‌ركاتێك پێویستیان پێیان نه‌ما یان زانییان له سنوورى خۆیان تێده‌په‌ڕن توشی قه‌یرانیان ده‌كه‌ن. ئاریان ره‌ووف ،مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆى گه‌رمیان به “زه‌مه‌ن”ى وت“ :به‌پێى دراساتى ئه‌كادیمى ،سیستمى هه‌رێمى كوردستان
پێى ده‌وترێت (كلپتۆكراسی) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و سیستمانه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت جەمسەری سته‌مكارى ركابه‌ری دەکەن نەک ئامرازه‌كانى ئەوان دیموكراسی. دیموكراسی به‌كارده‌هێنن بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌اڵتى خۆیان ،له‌م جۆره سیستمانه‌دا رێگه‌ده‌دات ده‌سه‌اڵتدار پارتى ئۆپۆزسیۆن دروست ببێ ،به‌اڵم كاتێ گه‌یشته ئاستێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان بدات ،ئەوا حزبى تر دروست ده‌كه‌ن بۆ
دروستكردنى ئۆپۆزسیۆنى ساخته‌و لێدان له ئۆپۆزسیۆنه راسته‌قینه‌كه”. وتیشى“ :ئه‌م هێزانه‌ى كه له پڕێكدا دروستبوون‌و له پڕێكدا به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕۆن ،دروستكراوى هێزه دهسهاڵتدارهكانن ،بۆیه هه‌ركاتێك پێویستیان پێیان نه‌ما یان زانییان له سنوورى خۆیان دەرچوون ،ئەوا توشی قه‌یرانیان ده‌كه‌ن چونکە له بنه‌ڕه‌تدا دروستبوونیان به قازانجى ده‌سه‌اڵت ده‌شكێته‌وه”.
ئاریان رەووف ئاماژە بە خراپی ئەو حزبانە دەکات له‌سه‌ر شه‌قام ،کە وادەکەن متمانه‌ى شه‌قام به حزبى ئۆپۆزسیۆن الواز ببێ تا ئۆپۆزسیۆنه راسته‌قینه‌كان الواز بکەن .ئەمەش وا لە خه‌ڵك دەکات متمانه‌ى به پڕۆسه‌ى دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن نه‌مێنێ کۆتاییەکەی بە قازانجى ئه‌و سیستمه ده‌شكێته‌وه كه پێى دەوترێت رکابەر سته‌مكارى. ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دەڵێت :ئه‌و هێزانه
نە ویستى خه‌ڵك بوون نە پێویستى سیاسی ،به‌ڵكو هێزى دروستكراوبوون هەر بۆیه زوو ڕووى ڕاسته‌قینه‌یان ئاشكرابوو. كاروان هاشم ،ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان به “زه‌مه‌ن”ى وت“ :دروستبوونى گۆڕان له‌دواى حكومڕانییهكى گهندهڵو شه‌پۆلێكى ناڕه‌زایى‌و له‌سه‌رده‌ستى نه‌وشیروان مسته‌فا دروستبوو ،به‌اڵم ئه‌م پڕۆژانه‌ى تر ویستى خه‌ڵك‌و ویستى سیاسیى پێویستى پێیان نه‌بووه ،هێزى دروستكراوبوون، له‌سه‌رەتاوه ئه‌وه بۆچوونمان بووه ،كه نه‌وه‌ى نوێ‌و هاوپه‌یمانى دروستكراوى ده‌سه‌اڵت بوون بۆ شكستپێهێنانى پڕۆژه‌ى گۆڕان‌و په‌رته‌وازه‌كردنى ده‌نگى ناڕازى و بێهیواكردنى خه‌ڵك”. بەبۆچوونی ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ،ئه‌و هێزانه له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا توانیان زیان به پڕۆژه‌ى گۆڕانكاریى بگه‌یه‌نن“ ،بەاڵم چونکە پرۆژەی هەناوی خەڵک نەبوون، بینیمان چۆن لە یەکەم ئەزمووندا بە دوای یەکدا شکستیان هێنا چونکە بۆ پەردەپۆشکردنی قەرزو هەڵەی سەرۆکەکانیان ئەو حزبانەیان دامەزراند نەک ویست و پێویستی خەڵک بووبن”. دامه‌زرێنه‌رانى نه‌وه‌ى نوێ نایشارنه‌وه، كه جوواڵنهوهكهیان له‌و ئاڕاسته سیاسییه الیداوه كه له‌بنه‌مادا بۆی دامه‌زراوه. ئارام سه‌عید ،یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى نه‌وه‌ى نوێ ،دوای ناكۆكییه‌كانی ناو جواڵنهوهكهی ،رۆژى دووى ئه‌م مانگه ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌و هۆكاره‌كه‌ی له یه‌ك دێڕدا ئاشكراكرد ،كه :به‌هۆی سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی ئێستا نه‌وه‌ی نوێ گرتوێتیه به‌ر ،ناتوانێ بهشێكبێ له‌و جوواڵنهوهیه.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
4 كونسوڵی
ئەمریكا لە
سلێمانی سەری چاك ناكات!!
رەحامن غەریب چاالكییەكانی دوو هەفتەی رابردووی (ستیڤ فەیگن) كونسوڵی گشتی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان ،دڵخۆشكەرن ،النی كەم ئاماژەیە بە سەقامگیری سیاسی و ئارامی و جموجۆڵی بازاڕەكەی و ئەكتیڤبوونی بواری فەرهەنگی‌و وەرزشی واڵتەكەمان. جەنابی كونسوڵ سەردانی بازاڕی پڕجموجوڵی شەقاڵوە دەكات و بەرهەمی نانەقەیسی و سجوق و سركەی هەنارو هەنجیری وشككراو نۆش دەكات ،نانی گەرم و چایەكی فرێشیش دەخواتەوە. لەناو بازاڕ‌و شوێنە گەشتیارییەكان پیاسە دەكات. لە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ الدەدات وێنەی رەنگینی ناوچەكەمان پیشان دەدات بیریشمان دەخاتەوە كە لەسەر دراوی پێنج هەزاری وێنەی تاڤگەكە هەیە. لە پایتەختەكەمان هەولێر دەچێتە هۆڵی میدیا ئامادەی ئیڤێنتێكی تایبەت بە هونەرو میوزیك دەبێت ،وێنە الی تاڤگەكانی بێخاڵ باڵودەكاتەوە ،سەردانی كۆشك و قەاڵی خانزاد (بانەمان)ی دەكات .سەردانی مەزاری ڕەبەن بۆیە/ وسو ڕەحمان لە نزیك شەقاڵوە و پاشان چاوی بە بینینی دیمەنی قەشەنگی خەرەندی ڕواندز گەش دەكات. لە عەینكاوە پیاسە دەكات و خەڵك سێڵفی لەگەڵدا دەگرن ،دەچێتە دوكانەكانی زەڕەنگەریو زیوفرۆشتنو چەرەزات و میوەو سەوزەو كافێو رێستۆرانت و چایخانەكان بەسەردەكاتەوە. ویالیەتە گشتی كونسوڵی یەكگرتووەكانی ئەمریكا ستیڤ فەیگن بەیاوەری پارێزگاری هەولێر نەوزاد هادی ئامادەی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی كۆرسی “بنەما سەرەكیەكانی پارێزگاری كردن لە كەلەپور” دەبێت. لەبەردەم مزگەوتی گەورەی قەاڵی هەولێرەوە پەیامی پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزان باڵودەكاتەوە ،دەچێتە بریكاری كۆمپانیاكانی بۆبگاتی ریكالم بۆ كوالیتی بەرزی ئۆتۆمبێلی ئەمریكی دەكات .دەچێتە خواردنگەی KFCو Papa John’sلە هەولێر. سەردانی شوێنكاری مستەر ئەربیل و جێنتڵمانیان دەكات‌و لە پەراوێزی گەشتەكانیدا “سەرتاشێكی بەهرەمەندی خەڵكی سلێمانی سەری بۆ چاك دەكات”. هەولێرو ناوچەكانی تر بۆ من وەك یەك خۆشەویستو ئازیزن ،تاڤگەكانی گەلی عەلی بەگو ئەحمەد ئاوا وەك یەك دڵگیرن ،پیاسەی عەنكاوە و سەهۆڵەكە، وەك یەك دڵخۆشم دەكات. جەنابی كونسوڵ چاییەكیش لە سەهۆڵەكەو وێنەیەك لەبەردەم قەاڵی شێروانەو تامێكی نانەقەیسی هەڵەبجەو نانێكی گەرمی دەستی ژنە جوتیارێكی قەاڵدزێو پیاسەیەكی بازاڕی كۆیە خراپ نییە .بە بینینی نمایشێكی شانۆیی كفری و سلێمانی‌و تامی كەبابی عەباس ئەبوشوارب و سەرتاشینێك لە شەقامی پیرەمێرد ،تابلۆكە تەواو دەكات. بەاڵم تۆ كە هەر ناوچەیەك بەسەر بكەیتەوەو لە سلێمانیش هەر لە ئۆفیسی سیاسییەكاندا بتبینم ،ترس دەخەیتە دڵمەوە ،بەتایبەتیش واڵتەكەتان هێزی زەبەالحی هێناوەتە ناوچەكە .بە ئومێدم نەقەومێتو تۆش لەژێر باخێكی گوێزی هەورامان ببیینم.
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
هه‌موو شتێ له‌سه‌ر شه‌قامى 100مه‌تریی سلێمانی
پڕۆژەکە تونێلی تێدەکەوێ و هەموو سلێمانی دەخاتە ناو بازنەیەکەوە سەرچین ساڵح بەگوێرەی ئەو کارنامەیەی بۆی دانراوە ،كۆتایى مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ قۆناغى یه‌كه‌مى شه‌قامى ١٠٠مهتریى سلێمانى ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه .لەم کاتەدا ته‌نیا قۆناغى یه‌كه‌م بڕیارى لێدراوه‌و بۆ قۆناغەکانی تر هێشتا كاتەکەى نه‌زانراوه. شه‌قامى ١٠٠مهتریى سلێمانى پرۆژه‌یه‌كى گرنگ‌و ستراتیژى شارى سلێمانییه ،کە به ته‌واوبوونى لۆد‌و قەرەباڵخی زۆری شهقامهكانى ناوشار كه‌م ده‌كاته‌وه. رۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ئەم مانگە به سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی ،جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠مهتریی له دیوانی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو ،بڕیاردرا لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه له ماوه‌ی ١٠رۆژدا له راپۆرتێكدا پێشنیاز‌و راسپارده‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به چۆنێتیی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌كه پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات ،بۆئه‌وه‌ی به زووترین كات بڕیار له چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی بدرێت. د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى ،سەبارەت بە دەستپێکردنی کارەکانی ئەو پرۆژەیە ،بە “زه‌مه‌ن”ى راگەیاند :دووباره له گهاڵڵهكردنهوهى پرۆژه‌كه‌دان ،کە له ٢٦ی ئەم مانگە به‌دواوه ته‌واو دهبێو راده‌گه‌یه‌نرێ. پارێزگاری سلێمانی روونیکردەوە ساڵى ٢٠١٠رووپێوی بۆ پرۆژەکە كراوه، بەاڵم نرخه‌كان زۆر جیاوازى هه‌بووه، بۆیه دیسان خەماڵندنى تازه‌ى بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌و لیژنه‌یه‌كى ئەندازەیی دانراوه بۆ دیسان خەماڵندنى و لیژنەکە له ماوه‌ى ١٠رۆژدا كاره‌كانى ته‌واو ده‌كات. تێکڕای پرۆژه‌ى شه‌قامى ١٠٠مهتریى
ماستەرپالنی شەقامی 100مەتریی
سلێمانى ،کە دوو هێڵی بازنەییەو تەواوی شار دەخاتە ناو بازنەکەیەوە، ١٤٦كیلۆمهترهو له سێ قۆناغ پێكدێت، قۆناغى یه‌كه‌م ٣٢كیلۆمهتره له پردى تاسڵوجه – رۆژئاوای سلێمانی- ده‌ستپێده‌كات و لە نزیکی (ده‌مركان) رۆژهەاڵتی سلێمانی – دەچێتەوە سەر جادەی سەرەکی سلێمانى ـ عه‌ربه‌ت. قۆناغى دووه‌م له كۆتایی قۆناغى یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كات به‌ره‌و بناری گۆیژه -باکووری سلێمانی و به تونێلێك ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ الى تونێلى پێشڕه‌و و هه‌وارى شار .قۆناغى سێیه‌م له‌كۆتایى قۆناغى دووه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو كه‌ڵه‌وانان -لە باکووری رۆژئاوای سلێمانی -لەوێ دەچێتەوە سەر جادەی سەرەکی سلێمانی -دوكان. هەموو هێڵە سەرەکییەکەی ١٠٠
مەتریی ،بە ١٨شهقامى سهربەست پێکڕا دەبەسترێنەوە به شه‌قامى بازنەیی مه‌لیک مه‌حمود کە بە شەستییەکە ناسراوە. قۆناغى یه‌كه‌مى شه‌قامه‌كه كه ٣٢كیلۆمهتره ،پێنج رێڕه‌وى رۆشتن‌و پێنج رێڕه‌وى هاتن له‌گه‌ڵ دوو شه‌قامى خزمه‌تگوزاریى هەیە .شه‌قامه‌كه حه‌وت یه‌كتر بڕو سێ پرد‌و پێنج پردى په‌ڕینه‌وه‌ى هاواڵتیانو ٦٤ئاوبارهى تێدەکەوێ .قۆناغه‌كانى تر‌ى پرۆژه‌كه به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافییه‌وه لە هه‌ندێك شوێندا كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ ٦٠ تا ٤٠مهتریى. شه‌قامى ١٠٠مهتریى سلێمانى ساڵى ٢٠١٣بڕیارى دروستكردنى دراوه‌و ساڵى دواتر به‌ردى بناغەکەی دانراوه .به‌اڵم به بیانووى قه‌یرانى داراییه‌وه پرۆژه‌كه
وا بۆ شەش ساڵ دەچێ دەستکاریی نەکراوە .سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ جارێکی تر وه‌زاره‌تى شاره‌وانى هه‌رێم بڕیارى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه‌ى دهركردەوە. به‌پێی ده‌رخسته‌ی سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه ٤٦٩ ،ملیار‌و ٩٠٠ملیۆن دیناری تێده‌چێ .وه‌زاره‌تی پالندانانی حكومه‌تی هه‌رێم به نووسراوی ژماره ٣١١٩له ٢٠١٨/١٢/٢٦بڕی پارەی ته‌رخانكراو بۆ پرۆژەکە کەم کردووەتەوە بۆ ٩٠ملیار دینار بۆ ساڵی .٢٠١٩ به‌ڕێوه‌به‌رى ره‌سوڵ، ئازاد فه‌رمانگه‌ى شه‌قامى ١٠٠مهتریى سلێمانی دەڵێت :ئەو ٩٠ملیار دیناره‌ى ته‌رخانكراوه بۆ پرۆژه‌كه ،تەنیا ٪٢٥ی پرۆژه‌كه‌ی پێ ته‌واو ده‌كرێت. ئازاد رەسوڵ بۆ “زەمەن” وتی: “قۆناغى یه‌كه‌م له مانگى ئاب‌و
ئه‌یلولى ئه‌مساڵدا ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه ،ماوه‌ى سێ ساڵ دانراوه بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه‌كه، جارێ نازانین ئه‌و كۆمپانیایانه كێن، كه ته‌نده‌رى پرۆژه‌كه وه‌رده‌گرن ،ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى پێشتر پرۆژه‌كه‌یان وه‌رگرتبوو هه‌ر له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵیاندا”. بەگوێرەی قسەکانی به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى شه‌قامى ١٠٠مهتریى سلێمانی ،ئێستا ته‌نیا قۆناغى یه‌كه‌مى پرۆژەکە بڕیارى دروستكردنى دراوه. قۆناغه‌كانى تر بڕیارى لێنه‌دراوه‌و نازانرێت كه‌ى دروست ده‌كرێت ،به‌اڵم ئه‌گه‌ر دواى ته‌واوبوونى پرۆژه‌ى قۆناغى یه‌كه‌م قۆناغى دووهمو سێیه‌م ده‌ست پێبكرێت ،ئەوا ته‌واوبوونى پێنج ساڵى پێده‌چێ.
بۆ تۆمارکردن و پێدانی تابلۆ
نرخی گومرگی ئوتۆمبیلە بێ ئەوەلیاتەکان دیاری‌کرا زەمەن وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا ،هەموو ئه‌و ئوتۆمبیالنهى بێ ئەوەلیاتن و تۆمار نەکراون ،لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا رۆژی ٤ی مانگی داهاتوو ،الی هاتوچۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆماریان بکەن و ببنە خاوەنی تابلۆ‌و ژمارەی خۆیان. ئەم بڕیارە مه‌رجێكی داناوە بۆ تۆمارکردنی ئوتۆمبیلەکان لەسەر خاوەنەکانیان ،ئەویش ئەوەیەکە لە دادگا بیسەلمێنی به‌ناوى كه‌سی تره‌وه نییه .ئەگەر پێچەوانەی ئەمەبوو و کەسێکی تر خۆی بە خاوەنی بزانێ، ئەوا دەست بەسەر ئوتۆمبیلەکەیدا دەگیرێ. ئه‌سعه‌د مه‌ال كه‌ریم ،وته‌بێژى هاتوچۆى گشتی هه‌رێم بۆ “زه‌مه‌ن” روونیکردەوە ،ئەم بڕیارە ماوەکەی دیاریکراوەو بۆ ئەوەیە ئوتۆمبیلە بێ ئەوەلیاتەکان تۆمار بكرێن به‌و مهرجەى پێشتر به‌ناوى كه‌سی تره‌وه تۆمار نه‌كرابێ و لە دادگا داواکراو نەبێ .وته‌بێژى هاتوچۆى گشتی هه‌رێم وتیشى“ :ئه‌و ئوتۆمبیالنه ده‌برێنه به‌رده‌م لیژنه‌یه‌ك و ژماره‌ى شاسییەکەیان له كۆمپیوته‌ر ده‌درێت، ئه‌گه‌ر به‌ناوى كه‌سی تره‌وه‌بێ ئەوا یه‌كسه‌ر ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێ. ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو ره‌زامه‌ندى دادگاى بۆ وه‌رده‌گیرێت و پاشان ده‌كرێ به‌ناوی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه”.
بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل
بێ ئوتۆمبیله تۆماركردنى ئەوەلیاتەكان لهالیهك دڵنیایى دەداتە خاوه‌نه‌كانیان و ده‌توانن به ئازادى پێى بسوڕێنه‌وه لهالیهكى تره‌وه كارئاسانى بۆ پۆلیسى هاتوچۆو ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كات له‌الى ئه‌وان ناسراو ده‌بن. هەروەها ئیتر ئه‌و ئوتۆمبیالنه پابه‌ند ده‌بن به نوێكردنه‌وه‌ى سااڵنەوە. بۆ گومرگکردنی ئەو ئوتۆمبیالنە لە ٢٣٠هەزار دینارەوە دەست پێدەكات تا ملیۆنێك‌و ١٥٠هەزار دینار، ئەمەش لەسەر بنەمای جۆر‌و مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكە دەخەمڵێنرێت. ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان ،به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێم سەبارەت بە دەستبەکاربوونیان بۆ دیاریکردنی بڕی
گومرگ لەسەر ئەو ئوتۆمبیالنە بە زه‌مه‌نى راگەیاند :نووسراوى وه‌زاره‌تى ناوخۆیان پێگەیشتووە بۆ گومرككردنى ئه‌و ئوتۆمبیله بێئەوەلیاتانەى كه تۆمار ده‌كرێن ،خشته‌ى گومرككردنیان دانراوه ،بەپێی ئەو خشتەیە گومركی هەر ئۆتۆمبێلێك دەكەن كە دەنێردرێت بۆ گومرك. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێم وتى“ :بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە ،گومرككردنى ئه‌و ئوتۆمبیالنه داشكاندنى بۆ ده‌كرێت بهوشێوهیەى له پێدانى تابلۆدا داشكاندنیان بۆ كراوه”. بۆ تۆمارکردنی هەر ئوتۆمبیلێک کە لە لیستێکدا مەرجەکان و مۆدێلەکان دیاریکراوە ،بڕێک پارە لە خاوەنەکانیان
وەردەگیرێ بۆ نموونە :بۆ تۆماركردنى ئوتۆمبیلى جۆرى ساڵۆنى سێ پستۆنى مۆدێل ١٩٩٤تا ،١٩٩٩بڕى ١٢٦هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێ .ئوتۆمبیلى ساڵۆنو ستهیشنو كشتوكاڵى‌و بیناسازیىو پیشه‌سازیى كه مۆدیلیان له ٢٠٠٦ به‌ره‌و سەرهوهبێ ،دوو ملیۆن‌و ١٠٠ هه‌زار دینار وەردەگیرێ. لە بڕیارەکەدا هاتووە ،سزاى دواكه‌وتنى تۆماركردنی ئوتۆمبیلى تایبه‌ت مۆدێل ١٥٠هەزار دینار دەست پێدەکات تا ٥٠٠هه‌زار دینار .ئەمە لە مۆدێل ١٩٩٤دەست پێدەکات تا ،٢٠١٠لەكاتێكدا پێشتر بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ ئۆتۆمبێلی مۆدێل ١٩٩٤تا ٢٠١٥دەگرتەوە ،بەاڵم سێ
ڕۆژە ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندوەتەوە. له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن‌و ٧٠٠هه‌زار ئوتۆمبیل تۆماركراون ،به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه له ڕۆژی ٢ی ئایاری ٢٠١٩ ده‌رچووه‌و تایبه‌ته به ئوتۆمبیلی بێ ئەوەلیات و ئوتۆمبیلی هه‌ڵگری تابلۆی بیانی له مۆدێلی ١٩٩٤ تا ٢٠١٥خاوهنهكانیان ده‌توانن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ردانی هاتوچۆی پارێزگاكانی كوردستان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی تابلۆ‌و بهناوكردنیان ،بڕیاره‌كه تا ڕۆژی ٤ی مانگی داهاتوو (حوزەیران) به‌رده‌وام ده‌بێ.
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
3
لە پالنێکی نوێی دەزگا ئەمنییەکاندا
تهواویشهقامهكانیههولێربهكامێرایچاودێریكۆنترۆڵدهكرێن زەمەن – نووسینگەی هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاشکرایکرد ،لە پالنێکی نوێ‌دا هەزاران كامێرای چاودێری لە ته‌واوی شه‌قامه گشتییه‌كانی شاری هه‌ولێر دادەنرێن بەمەش بەشێکی فراوانی شار دەخرێنە ژێر چاودێرییەکی وردەوە. لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ “زەمەن” عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر وتی“ :له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، پێنج هه‌زار كامێرای چاودێری له شه‌قام و بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر جێگیر دەکرێن و ئێستا ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه“. چۆنێتی بە سەبارەت دەستنیشانکردنی شوێنی دانانی کامێراکان ،بەڕێوەبەری پۆلیسی دوای روونیکردەوە هەولێر هەڵسەنگاندنی شوێنەکان ،کامێراکان جێگیر دەکرێن ،چونکە ئەم هەنگاوە وردەکاری زیاتری دەوێ .بۆیە دانان و جێگیرکردنی کامێراکان چەند مانگێکی پێدەچێ. سه‌باره‌ت به‌ئامانج له دانانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كامێرای چاودێری له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ،به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر وتی“ :ئامانجی یه‌كه‌ممان پاراستنی شوێنه گشتیی و گه‌شتیاریی و كلتورییه‌كانی ناوشاره. ئامانجێكی ترمان بۆ ئه‌وه‌یه له‌كاتی هەبوونی رووداوێكی نه‌خوازراودا به‌زووترین كات تاوانباران بدۆزینه‌وه”.
دەزگا ئەمنییەکان دەیانەوێت لەڕێی کامێرای چاودێرییەوە باشتر کۆنترۆڵی ناوشار بکەن
سەبارەت بەم پالنەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لەناو هەولێر ،هاواڵتیان و پارێزه‌رانی یاسایی پێشوازیی لێدەکەن بەاڵم بەو مەرجەی نەبێتە هۆی بەرتەسککردنەوەی ئازادی شەخسیی و بۆ مەرامی تر بەکارنەهێنرێن. رێبین سه‌باح پارێزەرە لە دادگای هەولێر پێیوایه دانانی كامێرای چاودێری ،ئاسانکاریی دەکات بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تاوانباران، بەاڵم ئه‌گه‌ر ئامانج له دانانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كامێرا بۆ كۆنترۆڵكردنی جوڵه‌ی هاواڵتیان بێ بۆ ئامانجێكی سیاسی ،ئه‌وا ده‌بێته پێشێلكردنی
مافه‌كانی مرۆڤ. رێبین سه‌باح ،سەبارەت بە رووە یاساییەکەی دانانی ئەو ژمارە زۆری کامێرای چاودێری وتی“ :تائێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هۆكاری ده‌ستكردن به‌و پرۆژه‌یان نه‌خستووه‌ته روو ،سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می بڕیاری ئه‌و پرۆژه‌یه دیار نییه ،به‌اڵم ئه‌گه‌ر ئامانج له دانانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كامێرای چاودێری زوو ئاشكراكردنی رووداوه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و پاراستنی شوێنه گشتییه‌كان بێ .ئه‌وا له‌رووی یاساییه‌وه هیچ كێشیه‌ك نییه
پارێزەرێک: ئه‌گه‌ر ئامانج له دانانی ئه‌و كامێرانە بۆ كۆنترۆڵكردنی جوڵه‌ی هاواڵتیان و بۆ ئامانجێكی سیاسی بێ ،ئه‌وا پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤە
بۆ دانانی كامێرای چاودێری و ناچێته قاڵبی چاودێری كردنی هاواڵتیانەوە”. ئه‌و پارێزه‌ره زیاتر له‌باره‌ی چاودێریكردنی هاواڵتیانه‌وه دواو وتی“ :له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له دانانی ئه‌و كامێرایانه بریتی بێ له‌چاودێریكردنی هاواڵتیان و بۆ ئامانجی هه‌واڵگریی و چاودێری جموجوڵی هاواڵتیان سوودی لێببینرێت یان بۆ چاودێری الیه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان بێ، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه‌و پێشێلكردنێكی ئاشكرای ئازادی تاك و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه”.
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت ،به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ،ره‌تی ده‌كاته‌وه ئامانج له دانانی كامێرای چاودێری جموجوڵی چاودێریكردنی بۆ هاواڵتیان بێ ،وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: “به‌پێچه‌وانه‌وه ئامانج له دانانی كامێرا‌كان بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵ و گیانی هاواڵتیانه”. له‌مڕووه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا به “زه‌مه‌ن”و وتی“ :بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵی هاواڵتیان ،هه‌ولێر پێویستی به كۆنتڕۆڵكردنی بواری ئه‌منی هه‌یه‌و دانانی كامێراش الیه‌نێكی هه‌ره گرنگی پاراستنی ئه‌منییه‌تی هاواڵتییانه. ماوه‌ی چه‌ند ساڵه سیستمی كامێرای بیستوچوار كاتژمێریی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و دڵنیاین رۆڵی ده‌بێ له‌پاراستنی هاواڵتیانی شاری هه‌ولێر”. به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر پێیوایه دانانی كامێرای چاودێری كاریگه‌ری ده‌بێت له كه‌مكردنی رێژه‌ی تاوان له‌مڕووه‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌و كامێرایانه به سیستمێكی پێشكه‌وتوو داده‌نرێن و له رێگه‌ی سه‌نته‌رێكه‌وه ،چاودێری هه‌موو هه‌ولێر ده‌كات .له‌قۆناغی یه‌كه‌میشدا سێ هه‌زار كامێرای چاودێری له‌شه‌قام و بازاڕ و شوێنه گرنگه‌كان داده‌نرێن و كامێرا‌كان كوالێتییان زۆر به‌رزه‌و ده‌توانرێ به‌ئاسانی ده‌ستنیشانی تاوانباران و هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو بكرێت .به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌مه واده‌كات رێژه‌ی تاوان كه‌م ببێته‌وه”.
ژنان داوای ٪٣٠ی پۆستەکان دەکەن
“لەبەرپیاوژنپۆستیوەزیریبەرناكەوێت” بەهادین یوسف
ژنانی کوردستان ،بۆ وەرگرتنی پشک و بەرکەوتەی خۆیان لە کابینەی نوێ‌دا ،فشارەکانیان بۆ سەر کەسی یەکەمی حزبەکان و سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆکی حکومەت چڕ دەکەنەوەو داوای النیکەم ٪٣٠ی پشکەکان لە کابینەی نوێ و دامەزراوەکانی هەرێمدا دەکەن. گروپی بااڵنسی جێندەریی ،کە لە ژمارەیەک ژن و رێکخراوەکانی داکۆکی لەمافی ژنان و نوێنەرانی الیەنە سیاسییەکان پێکهاتووە ،هەوڵەکانیان زیاتر کردووە بۆ وەرگرتنی بەرکەوتەی ژنان لە کابینەی نوێی حکومەت و لە قۆناغی دووەمی کارەکانیانیدا بڕیاریانداوە لەسەر ئاستی بااڵی سەرۆکایەتییەکانی و حزبەکان پەرلەمان و هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران ،کار بکەن بۆ وەرگرتنی النیکەمی بەرپرسیارێتی ئیداریی. خانم رەحیم ،چاالکوانی بواری مافەکانی ژنان و ئەندامی گروپی بااڵنسی جێندەریی بە “زەمەن”ی راگەیاند :لە سەروبەندی گفتوگۆ‌و دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت، گروپەکەیان بەبەشداری زیاتر لە ١٠٠ژن لە سەرجەم رەنگەکان و بەبێ جیاوازی ئایدیا‌و الیەنی سیاسی ،لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دروستبووە بۆ داکۆکی لەسەر بەرکەوتەی ژنان لە کابینەی نوێی حکومەت و سەرجەم ئاستەکان و ناوەندەکانی بڕیاردا. دوای چەند کۆبوونەوەو گفتۆگۆیەک، سەرەتا گروپەکە لەگەڵ ئەنجومەنی بااڵی کاروباری خانمان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەتەوەو بە فەرمی داواکارییەکانیان پێشکەش کردوون ،بڕیارە لە قۆناغی داهاتوودا لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی هەرێم و
حکومەتیش فشار دروست بکەن. شاناز ئەحمەد ،ئەندامی گروپی بااڵنسی جێندەریی بۆ “زەمەن” وتی: “ئەوەی روون بووەتەوەو باس دەکرێت، هیچ حزب و الیەنێکی بەشداربووی کابینەی نوێ ،نایەوێت پۆستی وزاریی بداتە ژنان لە بەرکەوتەی خۆیان پێبدات ،بۆیە وەک ژمارەیەک لە ژنان و رێکخراوەکان و نوێنەری الیەنە سیاسییەکان دەمانەوێت هەوڵەکانمان یەکبخەن بۆ پێدانی رۆڵی زیاتر بە ژنان لە کابینەی نوێ‌دا”. شاناز ئەحمەد ئاماژە بەوەش دەکات کە پالنیان هەیە سەردانی الیەنە سیاسییەکانی بەشداربووی کابینەی نوێ بکەن لەسەر ئاستی بااڵو داوایان لێبکەن پشکی ژنان لە کابینەی نوێ دەستەبەر بکەن ،چونکە ئەوەی تائێستا باڵوبووەتەوە ناوی هیچ ژنێک نەهاتووە بۆ پۆستە وزارییەکان. هەر لەوبارەیەوە خانم رەحیم ئاماژەی بەوەکرد؛ سەردانی کەسی یەکەمی حزبەکان بۆ ئەوەیە داواکارییەکان بگەیەنرێتە ئەوان و بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و بەدەم داواکاری و بەشداری ژنانەوە بێن. وتیشی“ :ئێستا وێنەکە روونە کە کێ دەبێتە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی داهاتوو ،بۆیە سەردانی ئەوانیش دەکەین و داواکارییەکانی ژنانیان پێدەگەیەنین ،چونکە النیکەم کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت دەسەاڵتی دیاریکردنی وەزیرەکانی هەیەو دەتوانێ داوا لە الیەنە بەشداربووەکان بکات لە لیستی کاندیدەکاندا بۆ پۆست پلە بااڵکان ژنیش هەبێ”. خانم رەحیم دەشڵێت“ :پێشتر لە دامەزراوەی سەرۆکایەتیدا هەرێمدا، رێژەی ژنان سفر بووە ،نازانرێت هۆکارەکەی چیە؟ ،ئایا دەسەاڵتدارانی
کۆبوونەوەیەکی گروپی بااڵنسی جێندەری لە سلێمانی
هەرێم باوەڕیان بە بەشداری ژن نەبووە یان بەالیانەوە گرنگ نەبووە. لە کاتێکدا ژنانی زۆر بە توانا هەن و توانای وەرگرتنی بەرپرسیارێتیان هەیە”. دوای ساڵی ٢٠٠٣‌و بەپێی یاسای پۆڵ بریمەر حاکمی مەدەنی ئەمریکا لە عێراق ،کۆتای ژنان لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان بە رێژەی ٪٢٥ دیاری‌کرا ،دواتر لە یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی کوردستانیشدا رێژەکە بە ٪٣٠دیاریکرا ،بەاڵم بەپێی چەند ئامارێکی نافەرمی ئاستی بەشداری ژنان لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا ٪٧تێناپەڕێ. لەئێستادا داواکاریی سەرەکی ژنان
و گروپی بااڵنسی جێندەریی ئەوەیە، هاوشێوەی دەسەاڵتی یاسادانان و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان ،بەشداری
لە دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمدا، رێژەی ژنان سفرە
ژنان لە دەسەاڵتی جێبەجێکردنیشدا بە ٪٣٠دیاری بکرێت. لەو بارەیەوە شاناز ئەحمەد وتی: “گروپەکەیان بەبێ لەبەرچاوگرتنی الیەنی سیاسی و حیزبیی ،تەنیا وەرگرتنی پۆستی وزاریی بەالیەوە گرنگ نییە ،دەیانەوێت لەسەرجەم ئاستەکانی وەزیر و بریکاری وەزیری و راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم جومگەکانی بڕیارداندا شوێن و پێگەیان هەبێت. بەدواداچوونەکانی بەپێی “زەمەن” کەمترین پۆستی وزاریی لە کابینەکانی پێشووی حکومەت دراوە بە ژنان بە نموونە لە کابینەکانی یەکەم و دووەمدا تەنیا یەک ژن پۆستی وەزارەتی پێدراوە .لە
کابینەی سێیەمدا هیچ ژنێک پۆستی وزاریی وەرنەگرتووە ،لە کابینەی چوارەم و پێنجەمدا دوو ژن و بەوشێوەیە لەسەرجەم کابینەکانداو تا لە کابینەی پێشوودا تەنیا یەک ژن پۆستی وەزارەتی وەرگرتووە. خانم رەحیم جەختی کردەوە؛ خاڵی جەوهەریی ئەوەیە ،رەنگە هەندێک کەس بڵێن ئەو کەمپەین و پێکهێنانی گروپە تەنیا دۆزینەوەی کارە ،بەاڵم لە راستیدا لەماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا ئەوەی بەدەستهاتووە بەهۆی خەباتی مەدەنی ژنان بووە، لە گردبوونەوەو مانگرتن و چاالکی دیکەی مەدەنی و بۆیە بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان تا ئەنجامێکی باشی دەبێ.
�هەواڵ
2
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
یەکێتی بەشداری کردووە لە شەرعیەتدان بە مانەوەی راکان جبوری بەهادین یوسف
ژمارەیەک لە نوێنەرانی کورد‌و عەرەب و تورکمان رێککەوتوون بۆ مانەوەی راکان جبوری لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت. چاودێرانی سیاسییش رەخنە لە کورد دەگرن بەوەی شەرعیەتی مانەوەیان داوە بە راکان جبوری. ئاشکرابوونی رێککەوتنێکی ئیمزاکراو لەالیەن نوێنەرانی کورد‌و عەرەب و تورکمانی کەرکوکەوە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی دیوانی پارێزگا‌و مانەوەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، کاردانەوەی لێکەوتەوە ،هەروەک ناکۆکی ناوخۆیشی لەنێوان پێکهاتەکانی ناو ئەنجومەن دروستکردووە. رێككەوتنەکە لە نۆ خاڵ پێکهاتووەو رۆژی ١٧ی نیسانی ئەمساڵ لەالیەن كاكەڕەش سدیق وەک نوێنەری کورد، قاسم بەیاتی ،سەرۆکی کوتلەی توركمانی و سەرۆكی كوتلەی عەرەبی بەبێ ناوهێنان ئیمزا کراوە .دواتر راكان جبوری بە نووسراوێك ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی كردووە بۆ کارکردن بە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە. خاڵی سەرەكی رێككەوتنەكە،
رازیبوونی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنە بە مانەوەی راكان جبوری وەكو پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت ،تا ئەو کاتەی هەڵبژاردنێکی نوێ دەکرێ بۆ ئەنجومەنی پارێزگا. بەپێی ئەو زانیارییانەی لەچەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە دەست “زەمەن” کەوتووە ،زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەن لەهەر سێ پێکهاتە سەرەکییەکە ئاگاداری ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەو ئیمزاکردنی نین و تەنیا لەنێوان چوار کەسدا ،کە سیانیان وەک نوێنەری نەتەوەکان و راکان جبورییش وەک پارێزگاری بەوەکالەت ئەنجامدراوە. سەرچاوەکە زیاتر وتی“ :کورد بووە بە دوو بەرەوە ،بەرەیەکیان لە کەرکوک و بەرەکی تر لە هەولێر کە سەر بە پارتین و زۆرینەی لیستی برایەتی پێکدەهێنن ،عەرەب دوو بەرەو تورکمانەکانیش بەهەمان شێوە سێ بەرەن و الیەنەکانی دەرەوەی رێککەوتنەکەش بە ناوەڕۆکەکەی رازی نین”. رێککەوتنەکە لەژێر ناوی لیژنەی “هاوسەنگی پۆستەکان” ئیمزا کراوە، لە کۆی ٩پۆست کە پێکهاتوون لە یاریدەدەرو راویژکار ،دوو پۆستی دیوانی پارێزگا بۆ کورد‌و سێ پۆست
ئامێرێکی نوێ بۆ پێوانی رادەی سەرخۆشیی شۆفێران هێنرایە هەرێم
راکان جبوری
بۆ عەرەب بە جێگری پارێزگارەوە ،سێ پۆستیش بۆ تورکمان و یەک پۆست بۆ مەسیحییەکان دیاری کراوە .بەبێ ئەوەی ئاماژە بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بدرێت کە پشکی کوردە. دەقی باڵوبوونەوەی دوای ناڕەزایەتییەکان رێککەوتنەکەو لەسەری ،کاکەرەش سدیق کە بەناوی لیستی کوردەوە ئیمزای کردووە، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند:
حکومەت نرخی بەنزینی پێ هەرزان ناکرێ مەزهەر کەریم
زه‌مه‌ن
رادەی پێوانەکردنی بۆ مەستی و سەرخۆشیی شۆفێران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ٣٥ ،ئامێرى به‌ریتانى بە دەستگەیشتووە کە جۆر‌و کوالێتیان لەوانەی پێشوو بەرزترە. ئامێرەکە ناوی (ژووبێتێر)ــە و لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامی پشکنینەکان دەدات بە دەستەوە .نه‌قیب میران حه‌سه‌ن ،لێپرسراوی هۆبه‌ی ئایتی له بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ “زه‌مه‌ن” روونیکردەوە ،ئه‌و ئامێره نوێیە هه‌مان كاری ئامێری پرۆمیل ده‌كات ،به‌اڵم ئه‌نجامی پشكنینهكەی خێراتر‌و راستترە. نەقیب میران وتیشی“ :ئەو ئامێرانە زیاتر لەو شوێنانە دادەنرێن، کە گەشتیاریین و مەفرەزەکانی هاتوچۆ چاودێری دەکەن .هەروەها چەند دانەیەکیش لە قەزا و ناحیەکان دابەش دەکرێن”.
لێکۆڵینەوەکانی بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ،مەستبوون و سەرخۆشیی شۆفێران ،لەناو ریزبەندی هۆکارەکانی رووداوی هاتوچۆدا .پلەی سێیەمی گرتووە. لە یاسای هه‌موارکراوی هاتوچۆ ژماره ٨٦ی ساڵی ٢٠١٤دیاریکراوە، هەر شۆفێرێک لەکاتی لێخوڕیندا رادەی سەرخۆشییەکەی گەیشتبێتە سەرووی سفرو پۆینت ،٥٠ئەوا بە سەرپێچی بۆی هەژمار دەکرێت .ئەمە بۆ شۆفێری ئوتۆمبیلی تایبەت. بۆ شۆفێری بارهه‌ڵگر نابێت رادەی سەرخۆشییەکەی بەرزتربێت لە سفرو پۆینت ،٢٠بەاڵم بۆ شۆفێرانی پاس و تاكسى ،رێژه‌که زۆر نزمترە بە جۆرێک نابێت رادەی سەرخۆشییەکەیان بەرزتربێت لە سفرو پۆینت .١٥ شۆفێری سەرپێچیکار بەم یاسایە غه‌رامه دەکرێت ،یه‌كه‌مجار بە ٣٠٠ هه‌زار دینار ،ئەگەر هەر ئەو شۆفێرە دووبارەو سێبارە بە سەرخۆشیی زیاد لەو رێژانە بکەوێتە مەفرەزەوە ،ئەوا غەرامەکەی دەبێتە یەک ملیۆن دینار.
هێشتنەوەى پۆستى جێگری پارێزگار بۆ راکان جبورى کە پشکى عەرەبە، ئەو کەسە پێشتریش جێگرى پارێزگار بووە ،دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر بە بڕیارى عەبادى بەوەکالەت کراوە بە پارێزگار، هەر جێگرى پارێزگارەو بە سپاردن دانراوە ،ئەویش بەهۆى نەگەڕانەوەى پارێزگارى کەرکوک ،کە لەالیەن دادگاى عێراقییەوە داوا کراوە. هەر دوای باڵوبوونەوەی دەقی
کۆتایی ساڵی رابردوو بەرپرسانی حکومیی و ئیدارە خۆجێیەکانی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند :دەبێ نرخى به‌نزین کەم بکرێتەوە بۆ ٤٥٠دینار بۆ هەر لیترێک ،کەچی دوای زیاتر لە پێنج مانگ، هێشتا نرخی بەنزین وەکو خۆیەتی. بەرپرسانی سوتەمەنی پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی لە لێدوانیاندا بۆ “زەمەن” دەڵێن ،دیاریکردنی نرخ لە دەستی ئەواندا نەماوەو ئێستا کۆمپانیاو بازرگانەکان نرخ دیاری دەکەن ،نەک حکومەت. محه‌مه‌د حه‌سیب ،به‌ڕێوه‌به‌رى نەوت و کانزاکانى سلێمانى وتی“ :هه‌رزانکردنى نرخى به‌نزین ئێمه لێى به‌رپرس نین، ئێمه ته‌نیا پشكنینى جۆریى بۆ به‌نزین دەکەین و کەرتی تایبەت نرخ دیاری ده‌كه‌ن”. وتیشى“ :لە هەرێمی کوردستان حکومەت هاوکاری کەرتی تایبەت ناکات لە بەرهەمهێنانی به‌نزیندا هاوشێوەی ئەوەی لە عێراقدا هەیە .بۆیە به‌نزین هه‌رزان نابێ”. لەالیەکی ترەوە ئارى كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌رى نهوتو كانزا له پارێزگاى هه‌ولێر بۆ “زه‌مه‌ن” وتی“ :ئه‌و به‌نزینه‌ى ئێستا له به‌نزینخانه‌كان ده‌فرۆشرێ، ٪٩٠ی هی بازاڕى ئازاده‌و بازرگانه‌كان
ده‌یهێنن .حكومه‌تى هه‌رێم ناتوانێ فشاریان بخاتە سەر تا نرخه‌كه‌ى هەرزان بکەن .هه‌رچه‌نده پێشیان وتراوه کە نرخه‌كان داببه‌زێنن ،به‌اڵم بازرگانان دەڵێن کرێیەکی زۆر دەکەوێ لەسەریان و ناتوانن لەوە کەمتر بیفرۆشن”. ئاری کاکەشین وتیشى“ :له هه‌وڵى ئه‌وه‌داین حكومه‌تى عێراق بڕێكى زیاتر به‌نزین بۆ پارێزگاكان دابین بكات، چونكه ئه‌و بڕه‌ى ئێستا ده‌ینێرێت ته‌نیا به‌شى ئۆتۆمبیلى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌ت ده‌كات .تا حكومه‌تى عێراق بڕێكى زیاتر به‌نزین هه‌نارده‌ى هه‌ولێر نه‌كات ،نرخهکە به‌مشێوه‌ى ئێستا ده‌مێنێته‌وە”. هەرێمی کوردستان ڕۆژانه پێویستى به شه‌ش ملیۆن لیتر به‌نزین هەیه، بەاڵم پااڵوگهكان کە لەکۆی ٢١٦پااڵوگە تەنیا دووانیان یاسایین ،سێ ملیۆن لیتر به‌رهه‌مده‌هێنن .ئەمە بەپێی قسەی شێرکۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان. شێركۆ جه‌وده‌ت ئاماژەی بەوەدا ئه‌وه‌ى ،كه ئێستا نرخى به‌نزین داده‌نێ، بازاڕه له‌به‌رئه‌وه‌ى ٪٥٠ی دابینكردنى به‌نزین له‌سه‌ر كه‌رتى تایبه‌ته“ .پااڵوگهكان حكومین کەچی كه‌رتى تایبه‌ت به‌ڕێوه‌یان ده‌بات ،نه‌وتى خاو له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرن کە ده‌بێ به‌شێكى داهاته‌كه‌یان بۆ حكومه‌ت بێ ،بۆیه حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى ئه‌و داهاته‌دا نرخى به‌نزینى هه‌رزان نه‌كردووه”.
رێککەوتنەکەش ،عارف قوربانی نووسەرو رۆژنامەنووس لە تۆڕی کۆمەاڵیەتی فەیسبووک نووسی :بەڵگەکان لە سەدان وتار باشتر دۆخەکە روون دەکەنەوە کە حاڵی کورد چۆنە لە کەرکوک ،پێویستی بە هیچ روونکردنەوەیەک نییە. هاوکات ،شوان داودی ،رۆژنامەنووس و پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بۆ “زەمەن” وتی: “ئێستا هێزی یاسایی بۆ دانان و البردن
و هێشتنەوەی پارێزگار لە دەستی کورددایە ،بەاڵم الیەنێکی سیاسی ماف و دەسەاڵتی خۆی پەکخستووەو نایەوێ ئەنجومەنی پارێزگا کۆببێتەوەو پارێزگار هەڵبژێردرێت کە پشکی کوردە .بۆیە راکان جبوری لەسەر پۆستەکەی بەردەوام دەبێ”. داودی وتیشی“ :پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکوکی بەجێهێشتووەو زۆرینەی لیستی برایەتیش الی ئەوە، ئەوەش هۆکاری سەرەکی دیارینەکردنی پارێزگاری نوێ و مانەوەی راکان جبورییە لەسەر پۆستەکەی”. شوان داودی ئاماژەی بە دانانی پارێزگاری نوێی نەینەوا کرد ،کە لە چەند رۆژی رابردوو بە بەشداریی ٢٨ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردراو بە بەشداری فراکسیۆنی پارتی ،ئەویش بەپێی سەفقەیەکی ناوخۆیی و ئیقلیمیی و دەرەکی “هەر بەپێی ئەو سەفقە ناوخۆیی و دەرەکی و ئیقلیمییە رێگری دەکرێت کە پارێزگارێک بۆ کەرکوک هەڵبژێردرێ .لێرەدا تاوانبار‌و خەتاباری سەرەکی کوردە چونکە ئەو حەقەی داوە بە راکان جبوری کە وەک پارێزگار بمێنێتەوە .الیەنێکی کوردی شەرعیەتی مانەوەی پێداوە بۆ ئەوەی بەردەوامی بە تەعریب بدات”.
هێنانی ئەسپی بولگاری بۆ هەرێم قەدەغە کرا سەرچین ساڵح
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند :بەهۆی هەبوونی نەخۆشی ئاژەڵ لە واڵتەکەیاندا، هاوردنی ئەسپ لە واڵتی بولگاریاوە قەدەغەکراوە تا کاتێکی نادیار. بولگاریا یەکێکە لەو واڵتانەی کە سااڵنە چەندین ئەسپی لێوە هاوردە دەکرێ بۆ هەرێمی کوردستان .جه‌مال ئاكرێی ،به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ره‌نتینه‌ى ڤێتێرنه‌رى له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بۆ “زەمەن” روونیکردەوە ،لەڕێی رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە، زانیاری‌یان وەرگرتووە کە ئێستا لەناو ئاژەاڵنی واڵتی بولگاریا نەخۆشی باڵوبووەتەوە .بۆیە ریگە نادرێ ئەسپی بولگاری بهێنرێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
ئاکرێی وتی“ :هەركهسێك بیه‌وێ له واڵتێكهوه ئاژه‌ڵ هاوردە بکات، ئێمه به دواداچوون ده‌كه‌ین بۆ رەوشی تەندروستی ئاژەاڵن ،پاش دڵنیابوون له نه‌بوونى نه‌خۆشی ڕێگه بە هاوردنیان ده‌ده‌ین .بەاڵم ئێستا زانیومانە لە بولگاریا نەخۆشی لە ئارادایە ،بۆیە رێگە نادەین ئەسپ بهێنرێ”. سەرەتای ئەمساڵ بەهۆی هەبوونی نەخۆشی لە تورکیا ،هەرێمی کوردستان هاوردنی ئەسپی لەو واڵتەوە قەدەغە کردبوو ،به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ره‌نتینه‌ى ڤێتێرنه‌رى له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەدا ئێستا نەخۆشییەکە لە تورکیا نەماوەو هاوردنی ئەسپ لەو واڵتەوە ئاسایی بووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ ،سااڵنه ٥٠٠تا ٦٠٠ئهسپ لە دەرەوە هاورده‌ی هەرێمی کوردستان ده‌كرێن.
504دۆنم زەوی جوتیارانی کورد سوتێنراون زەمەن – نووسینگەی هەولێر
ناوچه لیژنه‌ی سه‌رۆكی كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی دەستیان کەوتووە ،لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەرسێ پارێزگای دیالەو کەرکوک و نەینەوا ،زیاتر لە ٥٠٤ دۆنم زەوی داچێنراو بە گەنم و جۆی جوتیارانی کورد سوتێنراون لەالیەن عەرەبەکانی ئەو ناوچانەوە. جوان یونس رۆژبه‌یانی ،سه‌رۆكی لیژنه‌کە بە “زەمەن”ی وت“ :لەگەڵ
جوتیارانی زیانلێکەوتووی سنووری قه‌راج و كه‌ندێناوه‌و مه‌خموور لێ زانیاریمان کۆبووینەوەو وەرگرتوون .ئەوان پێیان وتین ئەو گەنم و جۆیانەی کە نەسوتێنراون، ناهێڵن بچن دروێنەیان بکەن”. لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، لەو گوندانەی کە خاوەنەکانیان کوردن و لە چوارچێوەی لێیان تەعریبدا سیاسەتی زەوتکرابوو ،دیسان عەرەبەکان چوونەتەوە سەریان و دەیانەوێ داگیریان بکەنەوە. پەالماری عەرەبەکان لە یەک کاتدا لە دەشتی قەراج
و کەندێناوە لە مەخمور سەر بە پارێزگای نەینەواو گوندی پەڵکانە لە پارێزگای کەرکوک و گوندەکانی خانەقین لە پارێزگای دیالە دەستیپێکرد. جوان رۆژبه‌یانی وتیشی: “په‌رله‌مانی کوردستان سەبارهت بە دەستدرێژی بۆ سەر جوتیارانی کورد ،خەریکی ئامادەکردنی راپۆرتێکە تا به‌رزی بكه‌ینه‌وه بۆ حكومه‌تی عێراق و ده‌بێ هاوكاری جوتیارانی کورد بكرێت تا دانەوێڵەکانیان دروێنە بکەن خەلەوخەرمانیان ئەوانەیشی سوتێنراوە قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه”.
جوان رۆژبەیانی
هەولێر بە کامێرای چاودێری دەتەنرێت عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ،به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر لە لێدوانێکیدا بۆ (زەمەن) وتی“ :بە بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پێنج هه‌زار كامێرای چاودێری له شه‌قام و بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر جێگیر دەکرێن و ئێستا ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه”. لەبەرامبەردا ،پارێزەر رێبین سه‌باح پێیوایه؛ دانانی
كامێرای چاودێری ،ئاسانکاریی دەکات بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تاوانباران ،بەاڵم ئه‌گه‌ر ئامانج له دانانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كامێرا بۆ كۆنترۆڵكردنی جوڵه‌ی هاواڵتیان بێ بۆ ئامانجێكی سیاسی ،ئه‌وا ده‌بێته پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ. راشیگەیاند :ئه‌گه‌ر ئامانج له دانانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی
لەبەر پیاو پۆستی وەزیر بەر ژن ناکەوێ
كامێرای چاودێری زوو ئاشكراكردنی رووداوه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و پاراستنی شوێنه گشتییه‌كان بێ .ئه‌وا له‌رووی یاساییه‌وه هیچ كێشیه‌ك نییه بۆ دانانی كامێرای چاودێری و ناچێته قاڵبی چاودێریكردنی هاواڵتیانەوە. بۆ ل3
ل3
ساڵح موسلیم بۆ
پڕۆژەمان بۆ چارەسەر داوەتە رژێمی سوریا
:
www.zamenpress.com
ل٦
رۆژنامەیەکی سیاسیی گشتییە
ژمارە ( )19سێشەممە 2019/5/21
20الپەڕە
نرخ 500دینار
نهێنیدواكهوتنىسەرۆکایەتیوپێکهێنانىحکومەتئاشكرادهكات
نێچیرڤان بارزانى سوێند بخوات ،قوباد تاڵه‌بانى شوێنى ده‌گرێته‌وه زه‌مه‌ن -هەولێر سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان به “زه‌مه‌ن”ى راگه‌یاند :یه‌كێك له هۆكاره سەرەکییەكانى دواخستنى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم، په‌یوه‌سته به چۆڵبوونى پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه كه زیاتر له مانگێك ده‌خایه‌نێ. له‌ڕووى یاساییه‌وه کاتێک نێچیرڤان بارزانی سوێند دەخوات ،ئەوا راسته‌وخۆ ده‌بێ پابه‌ندبێ به كاروبارى سهرۆكایهتیهوهو پۆستى سه‌رۆكوه‌زیران لەالیەن قوباد تاڵه‌بانى جێگریەوە پڕدەکرێتەوە. سەرچاوەکە وتیشى“ :ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بە سەرۆکی هەرێم هه‌ڵبژێردرێ بەاڵم سوێند نه‌خوات ،ئەوا ده‌توانێ درێژه به‌كاره‌كانى ئەنجومەنی وەزیران بدات .بۆیه پارتى به‌گونجاوى نازانێ مانگێك ئه‌و پۆسته به‌تاڵبێ یان بکەوێتە دەستی قوباد تاڵەبانییەوە كه
ره‌نگه به‌هۆى كێشه‌و ملمالنێى ناوخۆى حزبهكانەوە ،كاندیدیان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان ئامادەنهبێ و پێكهێنانى كابینه بكه‌وێته مانگى حهوتەوە”. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد ،پارتى پێشوه‌ختە پالنى ئه‌وه داده‌نێ كه له ماوه‌ى ١٠رۆژدا كابینه پێكبهێنرێ و حزبه‌كان كاندیدەكانیان ئامادەبێ ،هه‌ر حزبێكیش كاندیده‌كانى ئامادەنهبێ چاوه‌ڕێی ناكرێ‌و به به‌تاڵى شوێنه‌كه‌ى دههێڵرێتەوە. له ماده‌ى چواره‌مى په‌یڕه‌وى كاركردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا هاتووه :جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،كه‌سى دووه‌مه له ئه‌نجومه‌ن و هاوكارى سه‌رۆك ده‌كات له به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانى و جێگه‌ى سه‌رۆك ده‌گرێته‌وه له كاتى ئاماده‌نه‌بوونى یان له‌كاتى چۆڵبوونى پۆستى سه‌رۆك ،جێگر ئه‌ركه‌كانى سه‌رۆك له ئه‌ستۆ ده‌گرێ تا سهرۆكێكى نوێ به‌پێى یاسا ده‌ستنیشان ده‌كرێت و ئه‌و دهسهاڵتانه پیاده‌ده‌كات كه سه‌رۆك پێى ده‌به‌خشێ.
باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەعێراق كێیە؟
ل٨
زەمەن
“لێپرسینەوە”ی لێدەکرێت
سەرچاوەیەک لە پەرلەمان بە “زەمەن”ی راگەیاند :بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ،لیژنەی دارایی بانگهێشتی وەزیری دارایی عێراق بکات بۆ لێپرسینەوەو هەڵسەنگاندنی کاروباری وەزارەتەکەی .لەناویدا چۆنێتی ناردنی پارە
ل2
کورد 180پۆستی لە ناوچە دابڕێنراوەکان لێ سەنراوەتەوە
وەزیری دارایی ئەمڕۆ لە پەرلەمان بۆ هەرێمی کوردستان. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا ،لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەریەکە لە مەلەفەکانی پارەی گەنمی جوتیاران ،ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی هەرێم نەوتی خۆی رادەستی بەغدا بکات، لەگەڵ چەند پرسێکی تر پرسیاری ئامادە کردووەو داوای روونکردنەوە لە وەزیری دارایی
“یەکێتی شەرعییەت بە راکان جبوری دەدات“
دەکات بۆ ئەم مەلەفانە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیەی “زەمەن” ،ئەندامە عەرەبەكانی لیژنەی دارایی دەیانەوێ پرسینەوەیەکی ورد‌و لێبڕاوانە بکەن لە وەزیری دارایی سەبارەت بەو مەلەفانەی بۆی ئامادەکراوە ،لەگەڵ هەڵسەنگاندنی کاروباری وەزارەتەکەی و خەرجکردنی پارە بۆ وەزارەتەکانی تر.
“بە قازانجی دەسەاڵت و زیانی ئۆپۆزسیۆن بوون”
زەمەن دوو رۆژ دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ،د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق ،مەرسومێکی بۆ الدانی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک دەرکرد .لەو رۆژەوە کورد بەردەوام پۆستە ئیدارییەکانی ئەم پارێزگا کوردستانییە لە دەست دەدات. بەپێی بەدواداچوونێکی “زەمەن”،
دەرکەوتووە لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا ،نزیکەی ١٨٠بەرپرسی کورد لەو ناوچانە کە ٦٠یان پۆست و بەرپرسیارێتی بااڵیان هەبووە ،دوورخراونەتەوەو لە جێگەیان عەرەب یان تورکمانی شیعە دانراون. تەنیا لە شارەوانی کەرکوک کە لە شەش کەرت پێکهاتووە ،دوو پۆستیان لە کورد وەرگیراونەتەوەو بەسەر عەرەب و تورکماندا دابەشکراون بەشێوەیەک ئێستا هەر پێکهاتەیەک
مەریوان عەلی
پارە و سیاسەت
نەوزاد جەمال
ل ١٨
رەحمان غەریب
ل٥
فه‌یسبووک تۆڕێکی کۆمه‌اڵیه‌تی یان زه‌لکاوێکی سیاسی؟
ل ١9
عەبدولغەنی کاکۆ
كونسوڵی ئەمریكا
لە سلێمانی سەری چاك ناكات!!
دوو پۆستی بەدەستەوەیە. بەپێی دەرەنجامی دوو هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق ،کورد زیاتر لە ٪٥٥ی دەنگدەرانی پارێزگای کەرکوکی پێکهێناوە .پێشتریش نزیکەی ٪٦٠ی پۆستەکانی ئەم پارێزگایە لەالیەن کوردەوە بەڕێوە دەبران ،کەچی ئێستا پشکی کورد لە بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان لە هەندێک شوێن بۆ ٪٥کەم بووەتەوە. بۆ ل٥
خۆڵەمێشی ل4
ناودارەكان
ل ١٦