رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
سەرنووسەر
سیروان رەشید
سەرپەرشتیار
کامەران سوبحان
www.zamenpress.com
کولتووری “زەمەن” گرنگیی بە ئەدەب و هونەری هاوچەرخ دەدات
ڤینۆس فایەق
مـــــن
من کە ئەو هەموو ئازارە بووم ئەو هەموو تاریکییە بووم ئیستا ئەستێرەیەکم، خاڵی خاڵی لە نزا لە نوور لە درەوشانەوە پێکەنینم روو لە کزبوون دەکات تۆ بە چەشنی بوغوردەکەی نەنکم کەپووم داگیردەکەی بە چەشنی تامی هەنار عەسرانم دەڕازێنیتەوە بە چەشنی خۆر رووناکی لە حەوشەکەما پەرش و باڵودەکەیتەوە تۆ بە چەشنی خۆت هەموو بەهارێک گرەوی عەشقم لێ دەبەیتەوە من کە ئەو هەموو هاوار و تەنهاییە بووم ئەو هەموو هەڵچوون و داچوونە بووم ئێستا دەبینی دەنگم بەرزە دەبینی بەس خۆمم من کە گەڕەکێک لە شەرەف و شارێک لە کوشتن بووم ئەودەمەی کە نیشتمانێک لە تاوان بووم کیشوەرێک لە جەهالەت بووم لە خانەکانی لەشمدا میکرۆبی گەڕەک و عەشرەتێک زاوزێیان دەکرد لە بنی نینۆکمەوە کرمی جەهالەت بە گەمژەیی ئاوس دەبوو ئیستا ئیتر لە “من” ئەبوورم پێستم دادەکەنم ئێسقانەکانم دەردەهێنم قژم دەسوتێنم ئەو دەمەی من ئەو
هەموو گریانە بووم هەردوو چاوم کوێر دەکەم هەردوو دەستم لێدەکەمەوە هەردوو قاچم فڕێدەدەم لەگەڵ “من”دا نەفرەتیان لێدەکەم رۆحم ...بە تەنها رۆحم دەمێنێ ئاسمانێک پڕ دەکات گەردوونێک سیخناخ دەکات لە هەسارەیەکی تر نیشتەجێ دەبم بەیانیان خۆر دەشۆمەوە و بە چاوە دەیخۆم نیوەڕوان خۆڵ دەکوڵێنم و لەگەڵ ئاوا بە کەفی ئاگر و هەور خۆم دەشۆم ئێواران بەدیار پەنجەرەیەکی ئاوریشمییەوە دادەنیشم و هەرسێکیان بە ئاسماندا هەڵدەدەم بە شەویش دوای ئەوەی کە ئەو هەموو نیگەرانییە ئەو هەموو تاریکییە بووم لە ناو گەردوونێکی ترا چادرێک هەڵدەدەم و چرایەک دادەگیرسێنم “من” دەکوژم و رۆحم بۆ ژیانێکی راستەقینە هەڵدەگرم.
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
لهههمووكهڤاڵهكاندا چارهسهروێنادهكرێت،جهنگنهبێت رۆژ ههڵهبجهیی ()1 ههناسهی ئێوارهیهك به خۆرنشین بریندار دهبێت، بۆ چارهسهری دهبێت پێكێك له تاریكی و تۆزێك له زهردهخهنهی مانگ تێكهڵكرێ! ()2 ژوورهكهم نانوێ، نهخۆشه به گڤهی رهشهبا، دهبێت سهری بشێلم به شنهبا! ()3 جاده پێویسته وهرزش بكا، تا قاچهكانی هێڵنج نهدا له دڵتهنگیدا! ()4 كتێبهكانم قورس بوون به تهپوتۆز، دهبێت چارهسهریان بكهم، به چهپكێك ئۆكسجین! ()5 ئاوی گۆمهكان به قیڕهی بۆقهكان لیخن بوون، دهبێت ملپێچی جۆگهكان له ملكهن! ()6 ئاگر دهبێت دهستهكانی بپژمێ، تا خهو نهبینێ.. خۆڵهمێش باوهشێنی بكا!! ()7 كۆاڵنێك به هاروهاجیی مندااڵن كهوتۆته پیری، دهبێت دارتاشێك گۆچانێكی بۆ چێ بكا، پڕ له پێكهنینی شارلی شاپلن! ()8 رۆشتنی مێروولهیهك كهڕ دهبێت، دهبێت بۆ چارهسهر.. لهگهڵ دوو قووم گوڵهگهنما پێشبڕكێ ههڵدا! ()9 شهو تا بهرهبهیان پرخهی دێ، نایهڵێ پهنجهره بنوێ، دهبێت له دۆسییهكانی باجدانا، تاریكی بكێشێ! ()10 پاییز وا راهاتووه له پهنجهی ههر گهاڵیهكا بنوێ،
برین نیشتهجێ، دهبێت بۆ چارهسهر بچێته خولی هاوینه.. تا ببێته برین پێچ! ()11 دووكهڵێك دهدڕێت، بۆ ههڵكردنهوهی به پاڵتۆی ئاسماندا، دهبێت فیكهكێشانی (با) هاوڕابێت، لهگهڵ چڵی چرا! ()12 رهنگی رهش پڕه له جریوهی چاوهڕوانی، بۆ چارهسهر دهبێت به پێكهنین تهڕ بكرێ و خهت خهت بكرێ.. به چههچهههی پهمهیی! ()13 مۆمێك پڕه له گریان، بۆ چارهسهر.. دهبێت شهو له داوهكهی ناویا بنوێ و ژن دهنكه شقارته بخاته زاری زبڵخانه! ()14 پیاسهكردن به دارستانی دهست و پهنجهكانا، بێزاری دهشێلێ.. دهبێت گسكێك له ماندووبوون بدرێ، له بیابانی لێوی یارا، باڵێك له ماچ باڵهفڕ بێ!
رۆحی تیرۆریزم
3
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
“بۆدریار” لەیاد مەکە
شوان ئەحمەد ساڵێک دوای باڵوبوونەوەی (وشەکان و شتەکان )19٦٦کە نێو و نێوبانگێکی زۆری بۆ میشێل فوکۆپەیداکرد ،لە گۆڤاری (رەخنە)ی فەرەنسیدا( ،ژان بۆدریار) وتارێک باڵودەکاتەوە ،وتارێک بە تایتڵێکی ئیستیفزازیی و سەرنجڕاکێشەوە(فوکۆ لەیاد بکە) ئەڵبەت دواتر و پاش سااڵنێک ،ئەو کوورتە وتارە دەکاتە نامیلکەیەک. پەالماردانی بیرمەندێکی خاوەن پێگە و سەرمایەی رەمزیی گەورەی وەک میشێل فوکۆ لەو سەردەم و زەمانەدا ،بوێری و جەسارەتێکی زۆری ویستووە و باجی قورسی بەدواوە بووە. رەنگە بێبەشکردنی بۆدریار لە وانەوتنەوە لە نێو ناوەندە ئەکادیمییەکانی فەرەنسا ،توڕەکردن و پەالماردانەوەی ،لەالیەن الیەنگر و هەوادارانی فوکۆوە و کەنارخستنی ،بەشێک بووبن لەو باجە قورسەی (بۆدریار) لەپای نووسینی ئەو وتارەیدا دابێتی. ئەو رستە پڕ لە تەوس و تەنز ئامێزەشی ،فوکۆ لە بەرامبەر ژان بۆدریاردا بەیانیکرد(هەرچی جارێک بیر لە بۆدریار دەکەمەوە ،دەردیسەرییەکانم زیاتر دەبن) رەنگە بە جۆرێک لە جۆرەکان رۆڵ و کاریگەریی خۆی
هەبووبێت لە زیاتر کەنارگیرکردن و پەراوێزخستنی ئەودا. بۆ خۆم وەک خوێنەرێک سەردەمانێک ئەو رستەیەی خاوەنی (وشەکان و شتەکان) رۆڵی هەبووە لەوەی، مەسافەیەک لەو بیرمەندە قووڵ و ورد و کاریگەرەی پۆست مۆدێرنە وەربگرم و نووسینەکانی بە فەرامۆشی بسپێرم. بەاڵم سەروەختێک لە ئایدیا و بیر و بۆچون و پڕۆژە فیکرییەکەی نزیک دەبێتەوە و دەست و پەنجەی لەگەڵدا نەرم دەکەیت ،تێدەگەیت سەنگ و قورسایی ئەم بیرمەندەی سەرسەختانە کون و قوژبنی ژیانی نوێو واقعی مەجازی دەپشکنێ ،هیچی لە رۆڵ و پێگەی کەسانی وەک( :ژیڵ دۆلۆز و میشێل فوکۆ و ژان فرانسوا لیوتارد و ژاک دێریدا) کەمتر نییە کە هەموویان سەر بەو بەریانەن بە بیریارانی پۆست مۆدێرن ناودێر دەکرێن. خۆشبەختانە لە ئێستادا دوو بەرهەمی گرنگی ئەم کۆمەڵناس و بیرمەند و رەخنەگرە سەرسەختەی کۆمەڵگەی پۆست مۆدێرن ،لەپاڵ چەند دیدار و وتارێکی دیکەیدا ،لە بەردەستی خوێنەرانی ئێمەدایە و دەتوانن لەو رێیەوە ،کەم تا کورتێک ئاشنای هێڵە گشتییەکانی بیرکردنەوەی ئەو بن. هەوڵی یەکەمجاری وەرگێڕانی بەرهەمەکانی ئەو و پەلکێش کردنی یەکێک لەسەرنج راکێشترین بیرمەندە رەخنەگرەکانی دنیای ئەمڕۆ ،بۆ سەر زمانی کوردی و بۆ نێو کایەی رۆشنبیری کوردی ،بۆ هەوڵی برای ئازیز کاکە
پەالماردانی بیرمەندێکی خاوەن پێگە و سەرمایەی رەمزیی گەورە ،بوێری زۆری ویستووە و باجی قورسی بەدواوە بووە! (سامان عەلی حامید) دەگەڕێتەوە. ساڵی 201٤رۆحی تیرۆریزمی (کە بۆدریار مانگ و نیوێک دوای رووداوەکانی یانزەی سێپتەمبەر نووسیویەتی) کردووە بە کوردی. هەڵبژاردن و دۆزینەوەی بیرمەندێکی وەک ژان بۆدریار و وەڕگێڕانی یەک لە بەرهەمە گرنگەکانی، پەیبردن و تێگەیشتنە لە یەکێک لەو رەخنەگرانەی کە
بە وردی دەستنیشانی کەلێن و دەردیسەرییەکانی دنیای ئەمڕۆ و مرۆڤی ئەم سەردەمە دەکەن. لە کتێبی (رۆحی تیرۆریزم)یشدا ،بە شێۆەیەکی جیاواز خوێندنەوە بۆ ئەو دیاردە ترسناکە دەکات کە لە سەردەمی جیهانگیری و لە بەراییەکانی سەدەی بیست و یەکدا ،دەبێتە هەڕەشە و مەترسییەکی گەورە. لە نێوان بانگەشەی (فوکۆ لەیاد بکە) و پاشانیش
(بۆدریار لەیاد بکە) کە ماوەیەک لە نێوەندی رۆشنبیری فەرەنسیدا بابەتێکی گەرم و جێی مشتومڕ بووە ،بۆ ئێمەو بۆ کایەی رۆشنبیریی کوردی ،پێویستمان بە بیرهێنانەوە و لەیادنەکردنی هەردووکیان هەیە. وەک دوو سەرچاوەی گرنگ و ژێدەری بیرکردنەوەی تایبەت ،بۆ تێگەیشتن لەوەی لە واقیعی دنیای نوێدا دەگوزەرێت.
مزگەوىت گەورەى سلێامىن لە بەڵگەنامەیەکى عوسامنیدا
د.ئاراس محەمەد ساڵح
مزگەوتى گەورەى سلێمانى ،لەگەڵ بنیاتنانى سلێمانیدا لەالیەن ئیبراهیم پاشاى بابانەوە دروستکراوە. ئەم مزگەوتە لە کاتى دروستکرانیدا کەوتووەتە دەرەوەى شار و بە پێوەرى ئەم سەردەمە ،وەک زانکۆیەک مامەڵەى لەگەڵدا کراوە ،ئیبراهیم پاشاى میر بابان ،لە قەاڵچواالنەوە کتیبخانەى گەورەى بابانى بۆ گواستۆتەوە، بۆ شوێنیکى وەها گرنگ و ناوەندێکى مەعریفى شێخ مارفى نۆدێی ،کە پێشتر مامۆستاى مزگەوتى گەورەى قەاڵچواالن بووە ،دەگوێزێتەوە بۆ شارى نوێ و مزگەوتى گەورە ،بە درێژایی مێژووى سلێمانى ،مزگەوتى گەورە ناوەندێکى گرنگى زانستى و خواپەرستى و عیرفانیى بووە ،لە هەمانکاتدا بووەتە هێماى شارو هەر کەسێک رووى لەم شارە کردبێت ،سەرەتا چووەتە مزگەوتى گەورە. لە دواى هاتنى عوسمانییەکان بۆ کوردستان و فراوانبوونى دەسەاڵتیان لە ناوچەکەدا ،ئەم دەوڵەتە بەردەوام لە کێشەو ملمالنێى توندى مەزهەبی و سیاسیدا بووە ،لەگەڵ دەوڵەتى سەفەوى ئێرانی رکابەریدا ،لەبەر ئەوەى کوردستان کەوتووەتە سەر سنوورى نێوان ئەم دوو دەوڵەتە ناکۆکەوە ،بەردەوام باجى قورسى ئەو شەڕ و پێکدادانانەى نێوان ئەو دەوڵەتەى داوە ،دەوڵەتى عوسمانى سیاسەتى مەزهەبی بەکارهێناوەو چونکە کورد سوننەى هاومەزهەبی بووە ،هەموو کات هەوڵیداوە کورد بەالی خۆیدا راکێشى ،بۆ ئەوەى وەک دیوارێکى راگر بەرامبەر هێرشى سەفەوى و قاجارى بەکاریان بهێنێ. عوسمانییەکان ،هەوڵى زۆریان داوە کە سەرۆک خێڵ و شێخانى تەریقەت و پیاوانى خاوەنى دەسەاڵتى کورد لە خۆیان نزیک بکەنەوە ،بۆ ئەم مەبەستەیش پلەو پایەى کۆمەاڵیەتى و سیاسی و کارگێڕییان پێداون و هاوکارى دارایی کردوون و نیشانەى رەمزییان پێ بەخشیون ،هەروەها عوسمانییەکان هەوڵیانداوە پشتگیریى ناوەندە ئایینییە تەقلیدییەکان بکەن ،هەتا بتوانن لەبەرامبەر شااڵوى مەزهەبیی سەفەویدا بەرگریی بکەن و ببنە لەمپەرێک لە نێوان هەر دوو دەوڵەتى رکابەردا .لە بەڵگەنامەیەکى دەوڵەتى عوسمانیدا لە رۆژى ( /20رەجەبى 1307ک1890/3/12 -ز) دەرچووە، ئاماژە بە چەند شتێک دەکات: ئەوەى لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە کە لەالیەن دانیشتوان و فەرمانبەرانى شارەوە ( )1000لیرە کۆکراوەتەوە بۆ نۆژەنکردنەوەى مزگەوتى گەورە ،کۆکردنەوەى ئەو بڕە زۆرەو نۆژەنکردنەوەى شوێنێکى وەک مزگەوتى گەورە، لەالیەن خەڵکى سلێمانییەوە نیشانەى دڵسۆزیى و خێرخوازیى خەڵکەکەیەتى ،لە دواى رووخانى میرایەتییە کوردییەکانەوە ،ئەرکى پڕۆسەى خوێندن و کاروبارى
مزگەوت و خوێندنگەکان ،لە هەموو کوردستاندا کەوتووەتە سەرشانى خەڵکە هەژارو رەنجکێشەکەوە، بەهۆى دڵسۆزیى خێرخوازیى خەڵکى کودستانەوە، پڕۆسەى خوێندن بەردەوام بووە ،لەگەڵ هەموو ناهەمواریى و نائارامیی سیاسیدا لە نیوەى دووەمى سەدەى نۆزدەدا ،کە میرایەتیە کوردییەکان نەماون و دەسەاڵتێکى الوازى عوسمانى لە کوردستاندا حوکمڕان بووە ،لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا لەو ماوەیەدا دەیان زانا و شاعیرى گەورە لە هەموو کوردستاندا دەرکەوتوون و پێگەیشتوون ،ئەوەیش بەڵگەى بەردەوامیى پڕۆسەى خوێندنە لە کوردستاندا. هەروەکو لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە ،نۆژەنکردنەوەى مزگەوتى گەورەى سلێمانى لەالیەن خەڵکەوە و چاوەڕێى نەکردنى دەوڵەت ،نیشانەى دڵسۆزیى و خەمخۆریى خەڵکە لە الیەکەوە ،لە الیەکى ترەوە نیشانەى ئەوەیە دەوڵەتیش گرنگیی بە ئاوەدانکردنەوەى واڵت نەداوەو شوێنە گشتییە گرنگەکانیشى پشتگوێ خستووە ،بەاڵم سااڵنە باج و خەراجى واڵتى کۆکردوەتەوە ،ئەگەر کەسێک سەرپێچیى کردبێت ،تووشى لێپێچینەوەى توند بووە .ئەو کەسەى سەرپەرشتیى مزگەوتى گەورەى کردووە لەو کاتەدا ناوى (محەمەد سەعید بەرزنجى) بوەوەو کوڕەزاى کاک ئەحمەدی شێخە ،چونکە ئەڵێت: باپیرم لەم مزگەوتەدا ،نێژراوە کە کاک ئەحمەدى شێخە ،لەو کاتەدا سێ ساڵ بووە کاک ئەحمەدى شێخ کۆچى دوایی کردووە ،کاک ئەحمەدى شێخ وەک زانایەکى ئایینى و شێخێکى تەریقەتى قادرى ،یەکێک بووە لە کەسایەتییەکانى شارى سلێمانى و جێگەى رێزو خۆشەویستی خەڵک بووە ،لە ساڵى (1887ز) کۆچى دوایی کردووە ،لە گۆشەیەکى مزگەوتى گەورەى سلێمانیدا بە خاک سپێردراوە. لەالیەن دانیشتوانەوە تەنها مزگەوتەکە نۆژەنکراوەتەوەو پارەى کۆکراوە بەشى دروستکردنى منارەى مزگەوتەکەى نەکردووە ،هەر بۆیە داواکراوە لەسەر حسابی پاشا ،بڕى تێچوونى بۆ تەرخان بکرێتو منارەیەک بۆ مزگەوتەکە دروست بکرێت ،هەتا ئەوکاتە ئەم مزگەوتە دێرینە منارەى نەبووە ،وەکو لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە منارەی یەکەمى مزگەوتى گەورە لە ساڵى (1890ز) دروستکراوە .لە دواى نۆژەنکردنەوەى مزگەوتەکە ،داوا لە لەالیەنى دەسەاڵت کراوە هاوکاریى
دروستکردنى منارەکە بکات ،بۆ جارێکى تر کۆمەک لە خەڵکى کۆنەکراوەتەوە ،هەر وەکو لە بەڵگەنامەکەوە دەردەکەوێت کەسى بەرپرسی دەسەاڵتدار لەم شارەدا راپۆرتەکەى بەرز کردووەتەوە ،پێدەچێت بۆ ئەوەى نیازپاکیى و گرنگیدانى دەوڵەت پیشانى خەڵکى بدات ئەو داوایەى بەرز کردووەتەوە بۆ دەوڵەت ،هەتا سەرنجو خۆشەویستیى خەڵکى بەتایبەتى توێژى زانایان و شێخانى تەریقەت و موریدەکانیان بۆ دەوڵەت رابکێشێ، یان خەڵکەکە هەژار بووەو لە توانایاندا نەماوە زیاتر هاوکاریى نۆژەنکردنەوەکە بکەن و منارەى مزگەوتەکەیان بە پێویستییەکى گرنگ نەزانیوە .هەر وەکو لە بەڵگەنامەکەدا بە راشکاوى هاتووە ،بۆ یەکەمجار منارەى مزگەوتى گەورەى سلێمانى ،لە ساڵی (1890ز) دروستکراوەو بڕى تێچووى منارەکەش لەالیەن دەوڵەتى عوسمانیى ئەو کاتەوە دابینکراوە ،وەک پیشاندانى دڵسۆزیى سوڵتان بۆ شوێنە پیرۆز و ئایینییەکان، بەتایبەتى لە کوردستان و شوێنێکى وەک سلێمانیدا کە بەهۆى نزیکییەوە لە دەوڵەتى قاجارى ئەو سەردەمە، هەموو کات دەوڵەتى عوسمانى بە ترس و دڵەڕاوکێوە سەیرى کردووە. داواکردنى (محەمەد سەعید بەرزنجى) کە داواى کردووە ناوى مزگەوتى گەورە بگۆڕدرێت کە هەتا ئەو کاتە ناوى مزگەوتى ئیبراهیم پاشاى بابان بووە، لەو کاتەدا میرایەتى بابان نەماوە و هەر بۆیە داواى کردووە ناوەکەى بکرێت بە (حەمیدییە) بۆ پیشاندانى خۆشەویستى و دڵسۆزیى بۆ سوڵتانى عوسمانى ،بەڵکو سوڵتانیش بەردەوام بێت لە هاوکارى بەخشش بۆ مزگەوت و شوێنە پیرۆزەکان و شێخانى تەریقەت و
بنەماڵە ئایینیەکان. بەکارهێنانى (تەلەگراف) لەو کات و سەردەمەدا بۆ گەیاندنى پۆستەکانى دەوڵەت بە (بابى عالى) لە ئەستەمبوڵ کاروبارى دەوڵەتى ئاسانترو خێراتر کردووە، هەنگاوێکیش بووە لە بەرەوپێشچوونى ژیانى گشتیى کە لە شارە گەورەکاندا تەلەگراف هەبووە بۆ راپەڕاندنى کاروبارى گشتى .نووسینى چەند ئایەتێک لە قورئانى پیرۆز لەسەر قورئانێکى دەستنووس و ناردنى بۆ وەرگرتنى رەزامەندیى سوڵتان لە ئەستەمبوڵ ،دەستوەردانى سوڵتانە لە هەموو کاروبارێکى گەورەو بچووکى ئەو رۆژگارەدا ،تەنانەت نووسینى چەند ئایەتێک لەسەر دیوارى مزگەوتێکیش ،هەروەها نووسینى ئەو ئایەتانەى هەڵبژێراون لە قورئانێکى دەستنووس ،پێدەچێت هەتا ئەوکاتە کاغەز لە شارێکى وەک سلێمانیدا نەبووبێت، یان بۆ پیرۆزى لەسەر قورئانەکە نووسراوە ،هەتا زیاتر سەرنجى سوڵتان رابکێشێت و رەزامەندى بدات لەسەر ئەو نووسینە ،رەزامەندیى سوڵتانیش پیرۆزى ئەدات بە کارەکە لە دیدگاى خەڵکى ئەوکاتەوە. بەرپرس سەرکاتبى ئەوکاتى سلێمانى ناوى (سورەیا) بووە ،هەر ئەویش داواکاریى بەرز بکاتەوە بۆ دیوانى سوڵتان لە ئەستەمبوڵ ،هەر وەکو لە کۆتاییدا ئیمزاى کردووە ،گرنگیى بایەخى ئەم بەڵگەنامەیە ئەوەیە بە شێوەیەکى مەیدانى لە کات و شوێنى خۆیدا نووسراوە ،هەروەها وەک نووسراوێکى فەرمانگەى رەسمى تۆمار کراوە ،هەر بۆیە زانیارییەکانى گرنگن و جیگەى بڕوان. زمانى راپۆرتەکە زیاتر بە زمانێکى سیاسی نووسراوەو هەوڵیداوە سۆزى سوڵتان رابکێشێ بەالى
خۆیدا بۆ ئەوەى هاوکاریى و یارمەتیدانى خەڵکى و خزمەتکردن و نۆژەنکردنەوەى شوێنە گشتییەکان بەشدارى بکات ،بەتایبەتى شوێنە ئایینییە پیرۆزەکان، لە الیەک وەک ئەرکێکى دەوڵەت ،لە الیەکى ترەوە هەتا دڵسۆزیى سوڵتان بۆ مزگەوت و شوێنە پیرۆزەکان پیشان بدات و زیاتر الیەنگیرى و خۆشەویستیى خەڵکە جیاوازەکانى ژێر دەسەاڵتى ئیمپراتۆرییەتى عوسمانى بۆ دەوڵەت و سوڵتان دەستەبەر بکات. ئەم بەڵگەنامەیە زۆر الیەنى مێژوویى ئەم شارەو ناوەندێکى گرنگى وەک مزگەوتى گەورە روون دەکاتەوە، هەروەها وێنەیەکى گشتیى دەسەاڵتى عوسمانى پیشان دەدات لە کوردستاندا ،لە هەمان کاتدا زۆر الیەنى کارگێڕى و سیاسیی ئەو دەوڵەتە روون دەکاتەوە لە مامەڵەکردنى لەگەڵ ناوچەو هەرێمە جیاوازەکانى ژێر دەسەاڵتیدا ،بەتایبەتى الیەنى مامەڵەکردنى دەوڵەتى عوسمانى لەگەڵ ناوەندە ئایینى و شوێنە پیرۆزەکان لەو کات و رۆژگارەدا روون دەکاتەوە. الیەنێکى ترى ئەم بەڵگەنامەیە ،دڵسۆزیى خێرخوازى دانیشتوانى سلێمانى روون دەکاتەوە ،کە هەموو کات لەسەر گیرفانى خۆیان و ماڵ منداڵیان خزمەتى شار و شوێنە گرنگەکانیان کردووە ،چاوەڕێی دەوڵەت و دەسەاڵت نەبوون و لەسەر ئەرکى خۆیان خزمەتى شارو دێهات و نیشتمانى خۆیان کردووە. سەرچاوەکان: /1سلێمانى لە بەڵگەنامەکانى عوسمانیدا، وەرگێڕانى ئاشتى رەحمان ،ئامادەکردنى :د.نەوزاد یەحیا باجگر ،چاپی یەکەم 2018ز ،بەرگى هەشتەم، لە باڵوکراوەکانى زانکۆى جیهان -هەولێر.
سلێمانی بەهۆى نزیکییەوە لە دەوڵەتى قاجارى ،هەموو کات دەوڵەتى عوسمانى بە ترس و دڵەڕاوکێوە سەیرى کردووە بەڵگەنامەیەک باس لە هاوکاری خەڵکی سلێمانی دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورە
2
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
ئەدەبو جووڵەیەكی بەهێز
نەجات نوری
هایدگەر ،ئاوا وەسفی كاری هونەری دەكات :بریتییە لە (جووڵەیەكی بەهێز) ئەگەر ئێمە ئەم دەستەواژەیە ئاوا بگۆڕینو بیكەین بە (نووسین و جووڵەیەكی بەهێز) یان (ئەدەبو جووڵەیەكی بەهێز) لێرەوە ئەو پرسیارە سەرهەڵدەدات كە الی ئێمە لە ناو كایەی ئەدەبی كوردیدا چ جووڵەیەكی بەهێز هەیەو ئەم جووڵەیە تا چەند توانیویەتی قوواڵیی ئەدەب لە الی خوێنەران بەدیار بخات ،وەكو ئەوەی الی گەالنی تر هەیە ،یان الی نووسەرانی جیهان هەیە؟ دەبێت ئیتر چۆنچۆنی لە كاری چیرۆكو رۆمانو شیعر بگەین ،كە لێرە بەرهەمدێنو بە دەیان دەقی ئەدەبی لەم بوارانەدا خراونەتە ناو كتێبخانەكانەوە؟ لە ناو ئەم هەموو دەقانەدا كام جووڵە بەهێزە توانیویەتی ئەم بوارە بگەیەنێتە لوتكە ،وەكو ئەدەبو ئێمەی خوێنەران بگەیەنێتە ئاستی پرسیاری گەورەو وەاڵمێكی گونجاو لە ئەم بوارەدا؟ گران نییەو زۆر بە ئاسانی ئێمە دەتوانین بوونی ئەم جووڵەیە بدۆزینەوە لە ناو شیعرو چیرۆكو رۆمانە كوردییەكاندا ،بۆ خۆی ئەدەب ئەگەر جووڵەیەكی بەهێز نەبێتو هەڵگری مانایەكی قووڵ و گەیشتن بە حەقیقەتێك نەبێت ،ئەم ئەدەبە لە كوێدا كۆتایی دێت؟ بۆیە ئەدەب خۆ ئەگەر جووڵەیەكی بەهێزی لەگەڵدا نەبوو ،یان هەڵگری ئەم جووڵەیە نەبوو بۆ ناساندنی ماناكانی ئەدەبو مرۆڤ و شتەكانی تر و گەیشتن بە وێنەو بیرێكی گرنگو عەقاڵنی ،الم وایە ئەمە نابێتە ئەدەب ،بەڵكو جۆرە كارێكە كە دەشێ پێی بوترێت هەندێ وشەی مردوو، یان كات كوشتنێك لەژێر ناوی ئەدەبدا.
هایدگەر کاری هونەریی جوڵەیەکی بەهێزە
ئەدەبێك ئەگەر نەبووە جوواڵندنی رۆحی ئێمەو مانەوەی ماناكانی لە بیرمانداو نەبووە وێنەیەك بۆ تێڕامان و بیركردنەوەمان ،دەبێت ئەمە چ جۆرە ئەدەبێك بێت؟ لەالی ئێمە خۆ ئەگەر بگەڕینەوە بۆ ئەدەبی سااڵنی حەفتاكان ،زۆری ئەو ئەدەبی لەم قوناغەدا بەرهەمهاتووە ،دەبێت چ جووڵەیەكی بەهێزی لە ناو خۆیدا هەڵگرتبێتو چی لەالی ئێمە بۆ ئێستا بە جێهێشتووەو لە كام دەقەدا ئێمە جووڵە بە هێزەكە بۆ تێڕامان و بیركردنەوە دەدۆزینەوە؟ یان قۆناغی
دواتر تا بە ئێستا دەگات؟ لە بواری شیعرو چیرۆكو رۆماندا ،كە لەالی ئێمە بە چەند قۆناغێكدا گوزەر دەكات ،ئەزموونێكمان ال گەاڵڵە دەكات كە پێدەچێت تووشی نائومێدیمان بكاتو نەمانخاتە سەر ناوێك بۆ جووڵەیەكی بەهێز ،كە ئەدەبیاتی ئێمەی گەیاندبێت بە مانایەكی گرنگو قووڵ ،ئەمە هەر لەالی ئێمە نەبووە، بەڵكو لەالی هەموو گەالنی دونیاش ئەم قۆناغە لە كاری ئەدەبی الواز و دوور لە جووڵەیەكی بەهێز هەبووە، تا لەسەر دەستی كۆمەڵێك ئەدیبدا ،جووڵە بەهێزەكە
بۆ ناو ئەدەب گەڕێندراوەتەوەو ئیتر ئەدەب بۆتە جێگەی تێڕامانو بیركردنەوە لەالی زۆرێ فەیلەسوفانو رۆشنبیرانو كەسانی تریش. قۆناغەكانی ئەدەب ،لەالی بەشێك لە ئەدیبانی ئێمە ،هەڵگری گەلێك پرسیارە ،جیا لە خوێنەرانو رۆشنبیرانی تر ،درككردنەكە لێرەوە سەرهەڵدەدات بەشێك لە ئەدیبانی ئێمە لەوەدا دەپرسن ئەدەبی ئێمە كام جووڵە بەهێزەی لەخۆگرتووەو ئەم جووڵەیە لە كام دەقەدا گەیشتۆتە جێگەی پرسیارو مانایەكی قووڵو داهێنانێكی ئەدەبیی بە مانا گرنگەكەی كە هەڵگری واتایەكی ماناداربێتو بگاتە ناو نەوەكانی ترو الی نووسەرانی جیهان؟ ئێمە ئەگەر خۆمان وەكو ئەدیب لە خۆمان بپرسین ئایا ئێمەی ئەدیبان ئەو رۆشنبیریو بیرە قووڵەمان هەیە ،تا بتوانین ئەدەبی پێ بنووسین؟ ئایا زۆری ئەدیبانی ئێمە تا چەند شارەزای بوارەكانی ترنو تا چەند لەم بوارانەدا بوارە جیاجیاكانی تریان وەكو فیكر و هونەرو رەخنەو قوتابخانە ئەدبیەكانو تەسەوفو مێژوو جوگرافیا و سیاسەت و جەنگو ئایینو كۆمەڵناسیو فەلسەفە خوێندۆتەوە؟ ئەگەر لەم تێڕامانانەوە ورد ببینەوە ،مەرج نییە هەچ كەسێك ئەم بوارانەی خوێندەوەو تێیدا قووڵ بووە ئیتر ببێتە ئەدیب ،بەاڵم پرسارەكە لێرەدایە ئایا ئەدەب لە بوارەكانی چیرۆكو رۆمانو شیعردا ،بەبێ ئەم چەمكانەو بەبێ خوێندنەوەیان لەالیەن ئەدیبانی ئێمەوە ،دەبێتە ئەدەبو دەبێتە هەڵگری جووڵە بەهێزەكە كە خۆی لە ئەدەبێكی مانادارو سەرسامكەردا دەبینێتەوە؟ ئالێرەوە من دەگەمە ئەو باوەڕەی كە زۆری ئەدیبانی ئێمە بە هیچ مانایەك خۆیان نەخستۆتە ناو خوێندنەوەیەكی قووڵی ئەو بوارانەوە ،زۆریان تا ئەم تەمەنەشیان دەستیان بۆ خوێندنەوەی كتێبێكی فیكری نەبردووە، نەهاتوون بزانن جەنگو مرۆڤ و ئیمانو مێژوو چ پەیوەندییەكیان بە ئەدەبەوە هەیەو لە كوێدا دەتواندرێت سوودیان لێوەربگیرێت ،لە كاتێكدا بۆ خۆی ئەدەب فیكرو تێڕامانو وێنەی هێجگار قووڵە بۆ مرۆڤایەتی، جووڵەیەكی بەهێزە بۆ گەیشتن بە ماناكانی ئەدەبو جێهشتنی ئەو پرسیارانەیە كە نووسەرە زیرەكەكان لە ناو قوواڵیی ئەدەبدا بۆ هەموو كەسێكی بەجێدەهێڵنو نەوە بە نەوە لە ئاست تێڕامانە گرنگەكاندا هەمیشە دێنەوە بۆ هەڵدانەوەی الپەڕەكانی ئەو ئەدیبانە كە بۆیان بە جێهێشتووین. بەاڵم كە ئێمە دێینە سەر ئاستی جووڵە بەهێزەكەو گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەم جووڵەیە ،لە ناو زۆری
زۆرێ لە ئەدیبانی ئێمە بە هیچ مانایەك خۆیان نەخستۆتە ناو خوێندنەوەیەكی قووڵ
ئەدەبی كوردیدا ،ئەوسا دەزانین كە خاوەنەكانیان چ كەسانێكن بۆ دەستكورتیان و دابڕانیان لە بواری فیكرو وێنە مانادارەكانی ئەدەبدا ،ئەدیبێك كە نەزانێت لە بوارەكانی شیعرو چیرۆكو رۆماندا جووڵەیەكی بەهێز پێكەوە بنێتو ئەم جووڵەیە بكاتە كایەیەكی فیكریو تێڕامانێكی قووڵو خستنەڕووی وێنەیەكی مانادار لەالی خوێنەرانو كەسانی تریش ،ئیتر دەبێت ئەم نووسینەی ناو بنرێت چی؟ ئێمە كە بە ئاستی فیكرو وێنە قووڵەكانی ئەدەبی زۆری ئەم ئەدیبانەی خۆماندا دەچینەوە ،تێدەگەین كە ئەمانە ناچنە بواری ئەدەبەوە، ئەم جۆرە نووسینانە كە خۆیان لە شیعرو چیرۆكو رۆماندا دەبیننەوە ،بەتاڵن لە جووڵەیەكی بەهێزی مانادارو دووركەوتوونەتەوە لە فیكرو مانا قووڵەكانی ئەدەب ،ئەمەش بۆ خۆی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستەی كە زۆری ئەم كەسانە كە ئەم جۆرە دەقانە دەنووسن لەژێر ناوی ئەدەبدا ،لە بوارەكانی تردا كە پەیوەندی گرنگیان بە ئەدەبەوە هەیە ،هێجگار بێئاگانو نازانن رۆشنبیریی چەند گرنگە بۆ نووسینی دەقێك ،نازانن كە ئەدەب بە تەنیا وشە نییەو خستنەڕووی چەند وێنەو كارەكتەرێك نییە لە ناو سیاقی دەقێكدا ،بەڵكو ئەدەب جووڵەیە ،جووڵەیەك كە فیكرو تێڕامانو مانا شاراوەكان بدۆزێتەوە .جووڵەیەك كە خوێنەران بخاتە ناو دەیان پرسیاری كوشندەوە ،نەك جووڵەیەك كە تێیدا ئەدەب بمرێندرێت.
سەمفۆنیای سەحرا
عومەر سەید دەمەو مەغریب ،ئەو دەمەی خۆر دەبێتە پرتەقاڵێکی رەنگ زەرد ،کە عەینی رووخساری شۆڕە ژنێکی سیل گرتوو دەرئەکەوێ .دوا نەزەر دەبڕێتە سارا و یەک پارچە دەیکاتە تابلۆیەکی پڕ سیحر و ئاسمان بە سوورێکی جوان و ترسناک دەنەخشێنێ .هەموو حەیات بە شێوەی رەنگ و شەوقی ئاڵتوونین دەردەکەوێ .پیاوێک لە ساتی ئاڵتوونیی بیابانەوە ،وەک خەونێک وەک حەقیقەتێکی تاڵ دێتە بوونەوە .پیاوێک سەر و ریش چەرموو ،قەد و قامەت رێک .بەنێو تەپوتۆزی وەهمی زەمەندا ،بەنێو رەنگی رژاوی ئاڵتوونیی خۆردا ،دێتە دەرەوە و دەکەوێتە نەرمە پیاسە .پیاوێک لە کەوا و
سەڵتەیەکی ئەرخەوانیدا ،نەرم نەرم ،بە بیابانی نەرمدا پیاسە دەکات .مەالی جەباری بە هەر چوار الی خۆیدا دەڕوانێ ،دوور دوور و هیچ بەدی ناکات .ئەوەی هەیە سێبەری ئەرخەوانیی خۆیەتی درێژ بە بیاباندا کشاوە. هێشتا حەشامات بێدار نین .مەال سەرگەردانە و وەک هەمیشە چاو لە رێی بێڕێیە و دەڕوانی ،نە درەختێک و نە الپاڵێک تا شان دابدات .سەحرای تەخت و ساف، دوور و باڵو بە حەیاتدا رژاوە. مەالی جەباری ،لە فەراغی سەحرادا ،لە فەراغی زەمەندا ،لە نێو هارمۆنییەتی رەنگی مەغریبدا ،بە سەما دەکەوێت .وەک موریدەکانی مەوالنا ،باڵی وااڵ دەکات و بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە .کەواو سەڵتەکەی دەکشێ بە رەنگداو لەگەڵ خوالنەوەیدا ،هەموو کەون دەوەستێ .رۆحی پەمەیی مەخلووق بێدار دەبێتەوە. رۆحی ژن و پیاو و منداڵی شڕۆڵ و مەرگ غەریب ،لە شێوەی گێژەڵۆکەی نێو بەحر ،میسلی هالەی دەوری کەوکەبی زوحەل ،پێکڕا دەکەونە خوالنەوەی هاو ئاڕاستە بە دەوری مەالدا ،خوالنەوەی عەکسی زەمین. مەالی جەباری بە دوو دەستی وااڵو ملی خوار بەسەر شانی راستیدا ،گوێی دەزرنگێتەوە. شەوەن خەڵوەتن ماڵ بێ ئەغیارەنئالەم گشت وەتەن دووس خەبەردارەن مەالش لە گەڵ خوالنەوەی فڕینا ،دەنگی لێ هەڵدەبڕێت: ئیرادەم ئیدەن وەی کەلپووسەوشەو ناڵێن وەشەن وەالی دووسەوە مەال لە چەقی بازنەی رەنگ پەمەییدایە ،لەسەرخۆ و بە ریتمی ئیقاعی عیشق و مەحبەتی تەجەال دەبزوێ. لەگەڵیدا حەشامات سەفاسەف بە دەوریدا حەلقەیان بەستووە ،عەینی خەرمانەی ماهن. کچانی سیمین ،بەدەن و نازک بەدەن ،سەر و قەد و لەنجە تەزەرون .کوڕانی نەرگس نیگاە و ساق سەمەن و رومەت گوڵ .تفڵی بەرێئوو پڕ جەمال ،میسلی اللەی نوور ،پیری بە ویقار میسلی مورید ،بە دەوری خۆیان و بە دەوری مەالدا دەخولێنەوە. لە چاوی مەالوە گریە بە خوڕ دێتە خوار ،هەر وەکو
عەینی بەهار ،بە باوشی وااڵوە بانگ دەکات: وەرن ئەوالدەکانم وەرن ،وەرن کناچە و کوڕەکانموەرن .دڵ موزمەحیلی دەردە وەکو دیدە لە نمدا ،حەیران و پەرێشانە وەکو قەترە لە یەمدا. مەسەلی حاڵم لە ئەشکەنجەی غەمدا ،وەک ناڵە لە نەیدا ،وەکو نالە لە قەڵەمدا ،غەریب و بێ کەس و زار و فەقیری دووری وەتەن ،جگەرسووتاو و ماڵوێران، سەرگەردانە قافڵە. مەال لە چەقدایە عەینی سەرۆکی ئۆرکسترا ،مەخلووق لە دەوریدایە عەینی کۆرس و مۆسیکاژەن .سەرۆک بەدەم دەورانی عیشقەوە چیلکەی ئەکسیری دەستی رادەوەشێنێ و سەر هەڵدەبڕێ رووە و خۆر و دەڵێ: قوربانی سووری رێگەتم ئەی تیشکی خۆش مروور،ئەی پەیکی شارەزا بە هەموو مەوتنی قەومی وادی و باغ و جەوەڵ ،گاهێ دەبیی بە رۆح و دەکەی باوەشێنی دڵ ،گاهێ دەبیی بە دەم دەمێنی دەمی غوروور .وەک ئاهەکەم دەوان بە هەتا خاکی کۆیی یار ،وەک ئەشکەکەم رەوان بە هەتا ئاوی رۆخانە. ئەی ریازی گوڵ و میهر و مل و لەعلی ،ئەی شەوقی رۆخ و زەوقی ئێمە چی ماوە چی نەماوە ،لە گوندو جەوەڵ و یاڵ و تاوێری بەرز ،نێڵەو بڵێسەی ماوە باوەگوڕگوڕ ،یان خامۆش و بێ تیشکە وەک چاوی من؟ دەپرسم لە حاڵی کچان و ژنانی کەو مل ،پاو و پووزی بە پاوانە بە وجودن لە سەر ئاوی کەوسەری کانی ،لە سەر خاکی هەم گڵ و هەم گوڵ ،یا لە بری پاوانە وەک ئێمەن ،گیرۆدەی قوالپ و ئەلقەی زنجیری قەف گەورەی غەدارانن ،دەپرسم لە حاڵی دیوەخان ،لە عەمباری پڕ گەنمی رەشگوڵ و قەتارەی درێژی مەڕ و مااڵت ،ماون یاخود هەموو بوونە سووتوی ژێر پۆستاڵی سەربازانی لەندەهوور؟ ئێستەش مەکانی ئاسکەیە، پێدەشتی گەرمیان ،یاخۆ بووە بە مەلعەبەیی گورگ و لوورەلوور؟ داخۆ دەروونی سافە ،گوڕەی ماوە رۆخانە، یاخۆ ئەسیرەو بە لێڵی دەکا عوبوور. زیکری شێخ و سۆفیان ماون ،یاخۆ مەسجید بۆتە مەزبەلە؟ سەوز و رازاوەیە بە بەرگ باغ و راغ ،پڕ هەنجیر و عینەبە چەمپەڵک؟ کانی و چەم دەزێن بە ئاو
و درەخت ئاوسن بە با؟ گێژەڵۆکەی رۆحی پەمەیی هەزاران هەزار و ئاسمانی پڕ پەڵەی سوور و مەوجی تیشکی تیژڕەوی خۆر، ئاوێتە بە دەنگ و سەدای یەخسیر و گریەی مەالی جەباری و مەخلووق ،لە فەزای گەورەی سەحرادا دەبێتە سەمفۆنیای غەدر و مەرگ و عەزاب. سەمفۆنیای هەزاران هەزار گەروو ،سەمفۆنیای رۆحی مۆسیکای بە ناهەق کوژراو. لە نێو ئۆركستراکەدا ،نەیی باخەوانێک وتی: ئەرێ گوڵ تاجی لە سەر ناوە بێ ئێمە ،چەمەنمەخمەڵی پۆشیوە؟ دێتە گوێ زەمزەمەیی بولبول و ئاوازی قومری ،دێت و دەچێت عەرعەر و بانات. نەجم و شەجەر و نەرگس و ئەنواری شکۆفە، جیلوەی چەمەن یەعنی زەمین بووە بە سەماوات؟ شمشاڵە شوانێکیش بە ئاخ و کەسەرەوە دەڵێت: هەی کەرێکم بوو ،چ پەیکەر؟ تەی کەری هەورازو لێژ ،سینە پان و مووچە کورت و شانە بەرز و گوێ درێژ .زەرق و زەڕاقیی وەکو خاکستەر ،ئەمما بێ غوبار، بەرق و بەڕاقیی وەکو پیرۆزە ،مل عەلەم شیرین قەڵەم. لێکیان کردین ،من ئەوەتام نیشتەی زەقوومم و ئەو نیشتەی عەدەم. رۆحی سپی پیرێکی بە ویقاریش ،بە ریتم و رەزمی مەقامی ئای ئای گەرمیانی ،کە جەرگ و دڵی دەکرد بە کەباب ،دەنگی ئاوێتە بوو بە سەمفۆنیا: ئاخۆ ماون جاش و خائین و سەفاحانی خوێن،رووی تەڵعەتیان ماوە ،یاخۆ سەرشۆڕ و شەرمەزارن. یاخۆ ئەمێستاش سەرکردەیی رەهڕەوی رەهزەنن؟ کەمانچەیەکی لە مەعشوق کراوی غەمگینیش بە ناڵە کەوت: سەرووی بوڵەند قەد و برۆ ئەی جووت ،ئەم ئەشکە کە تاق و مەمک سوێرییە و بەم سوورییە دووری تۆیە، دەڕێژم داخی دەستی دەگاتە ئاخۆ ئێستە کێ نەگەیشتووت؟ بەی و ناری سازێکی شێوە
و شکڵی مێردمنداڵێکی کاکۆڵ قیتیش ،بە دوو چاوی ترساوەوە خۆی ژەن: فەزای پڕ کەو و کوڕکوڕ و سوێسکە ماوە ،ئەیقەتارەی قازیقوڵنی فەزا ،ئاوازی قوڵتەکانی رەوەزەکان ماوە؟ گۆمی قووڵی چۆمەکان ،خوڕڕەی ئاویان ،بێستانی پڕ شەمامە و رێحانە ،دەشتی کاکی بە کاکی ،سەدای زەنگۆڵی ملی مەڕەکان هێشتا دێنە بەرگوێ ،نەغمەی ئێوارانی گاکۆتر و چۆلەکە و تەیرولئەبابیلە ماوە؟ بای سەبای سارد و شەوی تاریکی پڕ هەسارە ماوە؟ خاکی گەوهەری پڕ دۆمەاڵن و پیشۆک و هەپڵۆک ،پڕ گوڵ و اللەزار ماوە؟ دەپرسم لە حاڵی دایکم ،مانگا بەڵەکی ماوە ،چی دەکات و چۆن بێ من دەکات حەیات، تێروپڕە ،یا کەنەفت و دەردەدار؟ ئەی جەیش و جاش و جحووش ماون ،یا بەر تیغی تۆڵە کەوتوون؟ ئەی تووخودا خەریک بوو لە بیرم چێ ،شەم و رێحانە و بەناز و نەسرین ،خونچە و خەجێ و خەرامان ،کەنیشکەکانی ئاوایی ،خەپانەی مەمک خڕ چییان بە سەرهات ،ماون یا نەماون؟ تەنبوورە ژنێکیش هاواری دەکرد: با ئەربابی وەفا بێن ،لێرەمان نەجات بدەن ،هەمووموحتاجی خاک و بێڵ و پاچین. دەنگی فوغان و جۆش و خورۆشی جەمیعی خەڵق، بە ئەکسیری دەستی مەال دەبوو بە مۆزیک. دیسانەوە مەالی جەباری ،چەشنی چەلۆیەکی پڕ غەم و پڕ غوربەت هاتە گۆ: دیدەم وەک گوڵ سوورە ،پڕ شەونمی ئەشکە ،بۆگریەیی ئێوە منیش هێندە دەگریێم ،هێندە دەڕێژین تا بەرزی قەد و قامەتی چیایی واڵت .بەاڵم ئەمە دونیایە گەهێ سوورە و گەهێ شین. کە خۆر ئاوا دەبێ و فەزا دەبێ بە زەڵمات .مەال هەڵدەکشێ دەبێ بە مانگ ،مەخلووق بە خەرمانەی دەوری .ئەوەی دەمێنێتەوە تا نەفخی سوور، سەدای ئەبەدی سەمفۆنیایە ،هەر دێت و هەر دەڕوا و هەر دەبێت.
نووسینی :پریمۆ لێڤی* ئێوهیهك بێخهم دهژین ده مااڵنی گهرموگوڕدا ئێوهیهك خۆرنشینان دهمێ دێنەوە بۆ ماڵێ چێشتی گهرم ئامادهیه و، دۆستانەرووخسارتان دەرگاتان لێدهكاتهوه رامێنن گهر هات و ئهمه پیاوێ بێ دە قوڕ و چڵپاودا دهكارێ نازانێ ئارامی چییه دەگەڵ سوكناییدا ئاشنایهتی نییه دهڕهنجێ بۆ لهتێ نانێ دهكوژرێ بۆخاتری نزمه (ئا)یهك یان سرته (نا)یهك رامێنن ،گهر هات و ئهمه ژنێ بێ بێ قژ ،بێ موو ،بێ هیچ ناوێ حهوسهڵه و توانای نهمابێ تا یادگهی بپارێزێ وهك بۆقێكی چلهی زستان نیگا پهڕیوو دووچاوی بۆش ،دامێن تهزیو رامێنن ،گهر هات و ئهمه روویدابێ ئهمن فهرمانتان پێدهدهم ئهم وشانهم له دڵتاندا بنهخشێنن دهمێ له ماڵهوهن ،دهمێ به رێوهن دهمێ رادهكشێن ،دهمێ رادهبن بۆ مندااڵنتان دووباره باسی لێوەکەن دهنا ماڵ و حاڵتان كاولبێ نهخۆشی و دهرد و بهاڵتان بۆ نازلبێ كوڕ و كچتان رووی خۆیانتان لێوهرگێڕن حاشاتان لێبكهن، تاماون ،نهتان دوێنن
4الپەڕە
ماڵیخواجە شارێكلەسوتوو
*پریمۆ لێڤی ١٩٨7-١٩١٩
له بنهماڵهیهكی خوێندهوار و زمانزان و باشحاڵی جووی ئیتاڵی لهدایكبووه. كیمیست :به پیشه ،هاوكات :شاعیر، نۆڤێلیست و گوتارنووس بووه. به الوی دهبێته پارتیزان دژ به دهگیرێت. نازیان دهجهنگێت و به بهندی دهنێردرێته پۆڵهند ،كهمپی هۆلۆكۆستی ئاشهڤیز .ژمارهی تاتۆی بان قۆڵی .١74٥١7 :دوای جهنگی دوو ،ئازاددهكرێت و دهگهڕێتهوه ئیتاڵیا .نهمانی گوماناویه ،بهشێك كهوتنهخوارهوهی له نهۆمی سێی تەالری ئاپارتمانهكهی به خۆ -كرد و ههندێكیش به رێكهوت دهزانن .یهكێكه له نووسهره ناودارهكانی هۆالكۆست. باشترین بهرههمی زنجیره كتێبی: Primo Levi, Si c `est un home
روونكردنهوهیهك:
(ئهرێ ئا ئهمه مرۆڤه) ئهم شیعره، له پێشهكی بهرگی یهك و دوودا هاتووه .سااڵنه له ( )٢7ژانیوهری، رۆژی رزگاریی جوان ،لە ژینۆسایدی نازیان له زۆربهی كهناڵی مێدیاكانی واڵتان دهخوێندرێتهوه. ساڵیادی ژانیوهری، ٢7ی ئازادكردنی كهمپهكانی هۆلۆكۆست و رووخانی دهسهاڵتی خوێناوی نازیزم بوو .له فرهگهلێ واڵتانی دونیا لهو رۆژردا دانیشتوان دهچنه مهزاره ئایین و شوێن گردبوونەوە ئینسانییەکان، کتێبخانە ،کۆنسەرت ،پارک و گۆڕستان، زهنگی بهاڵلێدان دهزرنگێتهوه وهك ئاماژەبوونێك بهوهی دهمی دهبهر ترس و تۆق نهكرا ،وەک نەرێتە، خەڵکی ئاگاداربکەنەوە بەوەی زهنگی بهاڵكهوتنهوه لێدهن .خهڵكان مۆم و رووناكی دادهنێن وهك ئاماژهیهك به دونیای رۆشن له ههمبهر تاریكستان، ههمیشهش ئهم شیعره دهخوێنرێتهوه. مێدیا كوردستانییهكان ،خاڵیبوون له گشت ئاماژهیهك بهو یاده .به مهرجێ كوردستان و دانیشتوانی یهكێكن له قوربانیانی رژێمی تۆتالیتێر دهفۆڕمی
پریمۆ لێڤی
بەرگی کتێبەکەی پریمۆ لیڤی
ئهو نامانهی جیهانیان گۆڕی
()٥ وهرگێڕانیلهئینگلیزییهوه: ماردینئیرباهیم ههرچهنده له کاتی نووسینیدا نهیزانیوه ،بهاڵم ئهم نامهیه سهرهتای وێرانبوونی ژیانی ئۆسکار وایڵده. نووسهری گرنگی جدیبوون ،وێنهکهی دۆریان گرهی’ و چیرۆک و چیرۆکی مندااڵنی له بابهت ‘شازادهی بهختهوهر’؛ وایڵد وهکو کهسێکی لێهاتوو و زیرهک و سهرکهوتوو یادی دهکرێتهوه .کاتێک گهیشته ئهمهریکا به کارمهندانی گومرگی گوت ‘من هیچم پێ نییه جگه له بلیمهتییهکهم’ ،پاشان بههۆی پارهی گهشتی وانهبێژییه تایبهتیهکانیهوه سهروهت و سامانی پێکهوه نا .وایڵد کوڕی پزیشکێکی نهشتهرگهری بوو ،هاوسهرگیری کردبوو ،منداڵیشی ههبوو ،بهاڵم به شانازییهوه هاوڕهگهزخوازیش بوو، لەکاتێکدا هۆمۆسێکسواڵێتی نایاسایی بوو .حهزی له سهرکێشی و بێبهندوباریی کێویانه ههبوو که خۆی
پێی دهوت ‘داوه و کهیف و سهفا لهگهل بهورهکان’. وایڵد کهوتبووه داوی عهشقی ئهریستۆکراتێکی بهنازشێوێنراو ،که ئهویش لۆرد ئهلفرێد دۆگاڵس بوو -نازناوهکهی بۆسی بوو .-باوکه دهعهجانهکهی ئهو کوڕه ،خانهدانی کوینسبێری و شهڕکهرێکی- یاریکهری بۆکسێن -دڕنده و دهمارگیر بوو .لهو رۆژهدا کوینسبێری کارتێکی ڕقههستێن و ههراسانکهر و به ههڵه نووسراوی له یانهکهی وایڵد بۆ جێهێشتبوو و به سۆدۆمایت ناوی هێنابوو -سۆدۆمایت نزیکه له وشهی سۆدۆمی که واتای دودهگی ،یاخود سێکسکردن له رێگهی دواوه دهگهیهنێت ،وهرگێڕی کوردی -لهم نامهیهدا وایڵد ههواڵی ئهو سووکایهتیکردنه به رۆبهرت رۆس ،وهکیلی کاره ئهدهبییهکانی -و ههندێکجار عهشیقیشی -دهگهیهنێت .رۆس وهکو ههموو ئهوانهی تر دهستهودامانی وایڵد بوو ،واز له بابهتی ئهو کارته بهێنێت ،بهاڵم وایڵد سوور بوو لهسهر ئهوهی کوینسبێری به تۆمهتی سووکایهتی پێکردن بداته دادگا .ئهوهش گهمژهییهکی وایڵد بوو که بێڕهحمانه بوو بههۆی هاوڕهگهزخوازبوونهکهی ئاشکرا ببێت، زیندانی بکرێت به کاری قورسهوه و وێران ببێت.
رۆمانەکانی باڵوبوونەوەی پاش گوندە فەقێکان، “دەستنووسی رەش، جاڵجاڵۆکەی خۆڵەمێشییەکان، سفرەی کاغەز یان گەمەی پیاوێک” ،ئەمڕۆ، نەجات نوری ،نوێترین رۆمانی بەناوی “ماڵی خواجە ...شارێك لە سوتوو” لە دووتوێی 647الپەڕەدا ،باڵودەکاتەوە. ماڵی خواجە شارێك لە سوتوو، ئاوڕدانەوەیە لە مرۆڤ و شار كە پێكەوە دەبنە خۆڵەمێشی ناو رۆژگارێكی كوشندە. گەڕانەوەیە بۆ الی رۆحی ئەو مرۆڤانەی كە لە ناو لێشاوەكانی مەرگ و داگیركاریی و شكست و خوێن ،ئەوان دەبنە رووناكی بۆ
رووناككردنەوەی ژیانی بەشمەینەتەكان. نەجات نوری لەبارەی ئەم رۆمانە نوێیەی، بۆ کولتووری زەمەن ،دەڵێت( :لە رۆمانی ماڵی خواجە ...شارێك لە سوتوو ،شار و خەڵك دەبنە كتێبێك بە ناوی ماڵی خواجە بۆ خوێندنەوە و ئاوڕدانەوەی ئەو ساڵە شووم و ونبوانەی كە زۆر كەس نازانن چی لە مێژووی شارەكەیان گوزەراوە ،گێڕانەوەیەكە لە ناو دەیان وێنەو وشەدا بۆ الی خواجە ئەفەندی و هاوڕێكانی لە سااڵنی ١٨٥٠و ١٩٠٠كاندا، هەڵدانەوەی برینی خەڵكە ،لەنێوان ئەو سااڵنەدا كە تەمەنیان دەكاتە رۆژگارێكی ترسناك و بێ خاوەن و فەرامۆشی.
*نامهیئۆسکاروایڵدبۆرۆبهرترۆس *نامهیتیتۆبۆستالین
هوتێل ئهڤۆندهیل ،پیکادیلی ئازیزم بۆبی لهو کاتهوهی دواجار تۆم بینیوه ،شتێک روویداوه. باوکی بۆسی کارتێکی له یانهکه بۆ جێهێشتووم و وشهیهکی قێزهونی لهسهر نووسیوه .من هیچ ناکهم تاکو نهیبهمه بهردهم دادگای تاوان. لهوه دهچێت ههموو ژیانم به دهست ئهو پیاوهوه وێران بووبێت .بورجی عاج لهالیهن شتێکی پیسهوه هێرشی کراوهته سهر .ژیانم رژاوهته سهر لم .نازانم چی بکهم .ئهگهر توانیت کاتژمێر ١١و نیو بێیت، ئهمشهو وهره تکایه .من ههمیشه ژیانی تۆ تێکدهدهم به بهزاندنی سنووری خۆشهویستی و میهرهبانییهکهت. داوام له بۆسی کردووه سبهینێ بێت. ههمیشه هاوڕێت ئۆسکار ٢٨ی فێبروهری ١٨٩٥ ئهمه نامهیهکه تۆقێنهرترین سهرکردهی زهمانی خۆی تۆقاندووه .کاتێک ماکۆی نێوان هاوپهیمانه کۆمۆنیستهکان ،سۆڤیهت و یوگوسالڤیا
پهرهدهسێنێت ،ستالین سهرکردهی سۆڤیهت چاوهڕێی ئهوه بووه واڵته بچووکترهکه (یوگوسالڤیا) بۆی بچهمێتهوه .کهچی لهبری ئهوه ،سهرۆکی یوگوسالڤیا، مارشاڵ تیتۆ رووبهڕووی ستالین دهبێتهوه ،ئهمهش ستالین هار دهکات؛ کهسانێک دهنێرێت تیتۆ بکوژن، بهاڵم یهک له دوای یهک شکست دههێنن .دواجار سهرۆکی یوگوسالڤیا ئهم نامهیه بۆ ستالین دهنێرێت، که وا پێدهچێت لهگهڵ کۆمهڵێک نامهی تایبهتی دیکهدا ،له جێگایهکی ئهمینی خۆیدا ههڵیگرتبن و دوای مردنهکهی دۆزراونهتهوه .ئیتر له دوای ئهم نامهیهوه ستالین کهسی تری بۆ کوشتنی تیتۆ نهنارد. بهسه چیدی خهڵک بۆ کوشتنی من مهنێره! تاکو ئێستا پێنج کهسمان لهوانه گرتوون ،که یهک لهوانه بۆمبی پێبووه و یهکێکی دیکه تفهنگ... ئهگهر له رهوانهکردنی ئهو پیاوکوژانه نهوهستیت، ئهوا من کهسێکی زۆر لێهاتوو دهنێرم بۆ مۆسکۆو به دڵنیاییهوه پێویست نابێت کهسێکی تر دوای ئهو بنێرم (مهبهستی تیتۆ ئهوهیه ئهگهر ئهو کهسه بنێرێت ئهوا ستالین دهکوژێت و تهواو. وهرگێڕی کوردی) .....
نامهی ستالین بۆ میژالوک ،نیسانی ١٩٣٠ نوکتهی له سێدارهدان له نوکته دڵخوازهکانی ستالینه .لێرهدا له کۆبوونهوهیهکی مهکتهبی سیاسی ،چهند دێڕێک لهسهر پارچه کاغهزێک دهنووسێت و بهسهر مێزهکهدا رهوانهی دهکات؛ که تیایدا پێشنیاری سزایهکی گونجاو دهکات بۆ کۆمیساری خهڵک بۆ کاروباری دارایی نیکۆاڵی بریخانۆڤ -بههۆی ئهو گوناهانهیهوه که کردوونی- و لهالیهن ستالینهوه وهکو کهسێکی له رووی ساسییهوه پشت پێنهبهستراو سهیر دهکرێت. هاوڕێکهی ،ڤالێری میژالوک ،بهرپرسی پالنی ئابووری و کارتۆنیستی بهتوانا وێنهی ئهو سزادانه دهکێشێت -پێدهچێت ههر بۆ کهیفسازیی جهماعهت ئهوهی کردبێت .کۆمیسیارهکه دهرکرا و دواتر ههم بریخانۆڤ و ههم میژالوک لهالیهن ستالینهوه له سێداره دران. بۆ ههموو گوناهه تازهکانی ،ئهوانهی ئێستای و داهاتووی ،دهبێت به گون ههڵبواسرێت ،ئهگهر گونی هێنده قاییم بوو و نهپسا ،ئهوا دهبهخشرێت و خۆ ئهگهر گونیشی پسا ،ئهوا فڕێ بدرێته ناو رووبارێکهوه.
الپەڕە 4
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
تۆبڵێیتئهمهمرۆڤبێ لە سویدییەوە: گۆران مەریوانی
رۆژ هەڵەبجەیی
نوێترین دەقی شیعریی
www.zamenpress.com
کولتووری “زەمەن” گرنگیی بە ئەدەب و هونەری هاوچەرخ دەدات
رۆحی تیرۆریزم
الپەڕە 3
34
شوان ئەحمەد
سەرنووسەر سیروان رەشید
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
چوار دەردە بێ دەرمانەکەی عێراق
ڕۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە
بەڕێوەبەری نووسین مەعاز فەرحان
هەوار فارس: خامنە میدیاکارەکان ناھێڵن ھەنگاوی زیاتر بنێی
سەرۆکی هندستان سەرسام دەکات
پاش گۆڕانی ڕژێمی عێراق لە نیسانی ٢٠٠٣دا ،خەڵکی عێراق و ھەموو دنیا چاوەڕوانی سەرلەنوێ بونیادناوەی دەوڵەتی عێراقی نوێ بوون ،بەاڵم پاش تێپەڕبوونی ١٧ساڵ بەسەر تەمەنی گۆڕانکاریدا دەوڵەت و کۆمەڵگەی عێراق بەچەندین ھەنگاو بەرەو وێرانی و داڕوخان و نائارامی ڕۆشتوە بەجۆرێک توانای بەراوردکرنی بە نیوسەدەی مێژووی سیاسی عێراق ڕابردووی نیە ،شکستی نوخبەی سیاسی لە بونیادنانەوەی عێراقی پاش گۆڕانی ٢٠٠٣چەندین فاکتەری لەپشتەوەن: .١شکست و ناکارامەیی نوخبەی سیاسی ئیسالمی شیعی کە لەسەردەمی ئەنجومەنی حوکمەوە تا ئێستە موقەدەراتی سیاسی عێراقیان بەدەستبووە، بەتایبەت حزبی دەعوەی ئیسالمیی. ناکارایی و لێنەھاتنی ئیداریی و سیاسی ئەم نوخبە سیاسیە تینوەی دەسەاڵت، حکومەت و دەوڵەتی عێراقی غەرقی دەریای گەندەڵی و دزی و گزی کردوە بەھەموو ئاست و ڕەھەندەکانیەوە ،تەنیا بۆنموونەی یەک لە ھەزاران ،مەزھەر محمد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت :چەندین پرۆژەی تۆمارکراو الی حکومەت ھەیە بەکولفەی ٢٢٢,٣ملیار دۆالر لەسەر زەوی ھیچی دیار نیە. .٢شەڕو کێشەی مەزھەبی وتایفی بەھەردوو جۆری گەرم و ساردی کوشتنو ڕاگواستن و مەحرومکردن لەمافی ھاواڵتی بوونی یەکسان ،دابەشبوونە کۆمەاڵیەتیەکەی بەجۆرێک قوڵکردووەتەوە ،توانای پێکەوە ژیانی ئەم دوو پێکهاتەیەی ئەستەم کردووە ،چونکە لەپشت ئەم پرۆسەیەوە گیانی تۆڵەی مێژوویی و ئێستای پەیوەندی مەزھەبی ھەمیشە ناکۆکی شیعە و سوننە ئامادەیی ھەبووە و ھەیە. .٣ئیرھاب و توندوتیژی بەردەوامی بێ بەزەیی و کوێرانە کە بۆساتێکیش بەرۆکی حکومەت و کۆمەڵگەی عێراقی بەرنەداوە ،بەزۆری وەک کاردانەوەی ڕەفتاری تایفیو مەزھەبی نوخبەی حاکمی عێراق لێکدەدرێتەوە ،لە بەرامبەردا لەبری بەھێزکردنی دامودەزگەی سەربازی و ئەمنی و موخابەراتی یاسایی و دەستوریی فەرمی واڵت کە پارێزگاری لە سەقامگیری گشتی کۆمەاڵیەتی کۆمەڵکەی عێراق بکات ،بەدەیان جۆر ھێزی چەکداری میلیشیایی بەفەرمانی مەرجەع و وەک باڵی سەربازی حزب و ڕێکخراوە سیاسیە شیعیەکان پێکھینراوە کە بوونەتە سەرچاوەی بڕیاری عەسکەریو سیاسی و دارایی ،لەبری حکومەت لەناوچەکانی نفوزی خۆیاندا. .٤دەستێوەردانی دەرەکی لەسەر ھەردوو ئاستی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی لەکاروباری ناوخۆی عێراقدا بەھۆکار و بیانوو و پاساوی جۆروجۆر ،سەرەنجام سەروەری عێراقی خستوەتە ژێر پرسیاری ھاواڵتیان و نەوەی نوێی پاش سەردەمی گۆڕانی .٢٠٠٣بەتایبەت ئەگەر ئەو ڕاستیە لە بەرچاو بگرین کە گۆڕانی ڕژێمی پێشوو بە ھێزی دەرەکی ئەمریکا بوو ،ئەم نوخبە سیاسیە حاکمە شانازیەکی ئەوتۆیان لەم بوارەدا پێنەبڕاوە. ئێستا خۆپیشاندانەکانی پارێزگا شیعەنشینەکان دەرەنجامی ئەوشکستەی نوخبەی حوکمڕانی ئیسالمیی شیعی عێراقن کە نە ئارامی و سەقامگیریان دەستەبەرکرد و نە ژیانێکی شایستە بۆ کۆمەڵگەی عێراق بەھەموو پێکھاتەکانیەوە. ئەم دەردانە “شکستی نوخبەی سیاسی ئیسالمیی شیعی ،کێشەی مەزھەبیەت و تایەفەگەریی ،ئیرھاب و میلیشاگەریی ،دەستێوەردانی دەرەکی” سەرچاوەی ھەموو دەرد و قەیران و داڕمانەکانی پرۆسەی سیاسی و شکستی بونیادنانەوەی دەوڵەتی عێراقە پاش گۆڕانی .٢٠٠٣ئەم قەیرانە قوڵ و ڕیشەییانە بە بڕیاری پەرلەمانو گۆڕینی سەرۆک وەزیران چارەسەر نابن ،چونکە وەک دەبینین قوڵترن لەوەی لەڕوکاری سەرەوەی کۆمەڵگە و پرۆسە سیاسیەکەدا دەبینرێت.
شاخەوان ئەنوەر
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
کازم ساهیر و
مەولود باوەموراد
بەڕێوەبەری هونەریی
ل
11
نووسینگەی هەولێر گوندی ئیتاڵی یەک خانووی ژمارە ()633 0750 444 7109
نرخ 500دینار
ناونیشان سلێمانی -گەڕەکی ئاشتی شەقامی سۆران ()132 خانووی ژمارە ()20 07740881458
www.zamenpress.com
ناتوانێت بەشداریی هیچ کارێکی ل
هونەریی بکات
10
ل
11
10بەهێزترین سوپای واڵتانی عەرەبی لە سوریا
جەزائیر
ئوردن
عێراق
مەغریب
ئیامرات
سعودیە
میرس
یەمەن
سودان
براوەکانی خەاڵتی ئۆسکاری 2020
بۆ یەکەم جارە لە مێژووی ئۆسکاردا فیلمێکی بیانی ببێتە براوەی خەاڵتی باشرتین فیلمی ساڵ، فیلمی «پاراسایت «Parasiteکە بوو کە بەرهەمی کۆریای باشوور بوو باشرتین خامنە ئەکتەر رینێ زاڵەگەر ،لە فیلمی جوودی باشرتین دەرهێنەر بۆنگ یون هوو ،دەرهێنەر و سیناریۆنووسی کۆریای باشوور ،خەاڵتی باشرتین دەرهێنەر لە فیلمی پاراسایت وەرگرت باشرتین گۆرانی لۆڤ می ئەگەین لە فیلمی رۆکیت مان باشرتین میوزیک فیلمی جۆکەر
واکین فینیکس بووە براوەی خەاڵتی ئۆسکاری باشرتین ئەکتەر بە بینینی ڕۆڵی جۆکەر
2ملیۆن و 600هەزار دۆالر خەرجی 30چرکە ریکالمکردنی بازرگانی بوو لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆسکار
خەاڵتەکانی دیکە باشرتین سینەماتۆگرافی رۆجەر دێکینز1917 ،
باشرتین فیلمی دۆکیۆمێنتەری ئەمێریکن فاکرتی
باشرتین مەیک ئەپ و مۆدێلی پرچ فیلمی بۆمشێڵ یەکگرتووەکانی ئەمریکا باشرتین ڤیژوڵ ئیفێکتس فیلمی 1917لە بەرهەمی بەریتانیا
باشرتین میکسی دەنگ رۆجەر دێکینز1917 ، باشرتین مۆنتاژی دەنگ فۆرد ڤی فیراری باشرتین ئەکتەری یاریدەدەر لۆرا دێڕن لە فیلمی مێریج ستۆری
باشرتین جلوبەرگ ئارێین فیڵیپس لە فیلمی وانس ئەپئۆن ئە تایم لە هۆڵیوود باشرتین دیزاینی بەرهەمهێنان فیلمی وانس ئەپئۆن ئە تایم لە هۆڵیوود
باشرتین مۆنتاژ فۆرد ڤی فیراری
باشرتین کورتە فیلمی دۆکیۆمێنتەری لیڕنینگ تو سکەیت بۆڕد ئین ئە وۆر زۆن
Live-actionکورتە فیلمی ئەکشنی زیندوو ،واتە نەیبەڕس وندۆ
باشرتین فیلمی بیانی فیلمی پاراسایت
وو� د ی��دو �� ب ۆ� چ�� ن
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
19
هێڵە گشتیەکانی نەخشە رێگای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان جەالل جەوهەر
یەکەم /قۆناغی ئامادەسازی
/١پرۆژەی چاکسازی ،پرۆژەیەکی ئینسانی و هەمەالیەنەی سیاسی ،یاسایی ،ئابووری و دارایی ،کارگێڕی و ئەمنی و سەربازیە ،بەهەموو ئیساڵحخوازانی ناو دەسەاڵت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ،و بە پشتگیری تەواوی خەڵکی کوردستان ،و بەهاوکاری و یارمەتی هەموو ئیساڵحخوازانی ناو هێزو الیەنەکان، و بەهاوکاری راستەوخۆو ناڕاستەوخۆی رێکخراوەکانی مەدەنی و میدیاو راگەیاندنەکان و ناوەندەکانی توێژینەوە دەکرێ و تەواو دەبێت، (مەبەست لە ڕێکخراو و ڕاگەیاندن و ناوەندی سەربەخۆیە). /2پشتگیری خەڵکی کوردستانیش کاتێک ئامادە دەبێت ،کە زەرەرمەندو زوڵم لێکراوی میللەتەکەمان بەهۆی گەندەڵیەوە ،بە تەواوی وشیار بکرێنەوە لەسەر پرسی گەندەڵی و زیانەکانی بۆ سەر ژیان و گوزەران ،و ناو و ناوبانگی میللەت و واڵتەکەمان. پرۆسەی وشیارکردنەوەی کۆمەڵیش لەسەر پرسی گەندەڵی ،بەڕێگای دامەزراوەکانی پەروەردەو خوێندن و زانکۆکان دەبێت (ئەگەرچی لە ئێستادا لە ئاستی پێویستدا نین)، جگەلە دام و دەزگاکانی پەروەردە،.......، ئەو ئیساڵحخوازانەی ناو حیزب و ڕێکخراوە مەدەنیانەو ڕاگەیاندن و میدیای ئازاد کە دەستیان لە گەندەڵیدا نەبووەو نیە ،ئەتوانن ڕۆڵی گرنگ
ببینن لە وشیارکردنەوەو ئامادەکردنی خەڵکی کوردستان ،چونکە حکومەت و دەسەاڵتدارانی هەرێم لە ئاستی ماف و داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان نەبوون لەماوەی ڕابردوو ،بۆیە جۆرێک لە نائومێدی و بێ بڕوایی دروست بووە بە حکومەت و دەسەاڵتداران ،لەبەر ئەوە پێویستە کاری لە پێشینەی حکومەت و کابینە، ئەوە بێت ،ئەو پەیوەندییە چاک بکاتەوە ،و هەنگاوی عەمەلی بنێت بۆ دروست کردنی بڕواو متمانە و ئومێد لەالی خەڵک ،بۆ مسۆگەر کردنی پشتگیری خەڵک بۆ جواڵنەوەی چاکسازی لە هەرێم. /3پرۆژەی چاکسازی ویست و ئیرادەیەکی سیاسی و بڕوایەکی بەهێزی ئیساڵحخوازانی ناو دەسەاڵتەکانی هەرێمی کوردستان ،و ئەو الیەنانەی دەوێ کە لەسەرەوە باسمانکرد، چونکە تەوژمێکی بەهێزی پێچەوانەی ویستی چاکسازیش هەیە لەهەرێمی کوردستان .بەرەی گەندەڵکاران بەهێزن ،بەاڵم بەرەیەکی بێ بڕوان، گەر بەرەی ویست و بڕوای ئیساڵحخوازان پشتیان بەویست و ئیرادەی خەڵک بەست. /4چاکسازی بەرنامەو نەخشەی وردی دەوێ ،دەبێ حکومەتی هەرێم ،لەرێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی چاکسازی ،و بە هاوکاری و یارمەتی دام و دەزگاکانی دەسەاڵتی جێبەجێکردن و دەسەاڵتەکانی یاسا دانان و دادوەری ،و الیەنەکانی تر لە خەڵک و هێزە سیاسیەکان و رێکخراوەکان و راگەیاندن و
چاکسازی بەر لەهەموو شتێک ،یاسایەکی بۆ چاکسازی هەمەالیەنە پێویستەو بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاسایە، دامەزراوەیەکی پێویست دەبێ لە چوارچێوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەاڵتەکانی هەرێم بەگشتی میدیاکاران ،بەرنامەو نەخشەی وردو تەواو ئامادە بکەن. /5لەبەرئەوەی گەندەڵی بەجۆرێکی زۆر مەترسیدار شۆڕبۆتەوە بۆ ناو دەسەاڵت و دامەزراوەکانی هەرێم ،و بەشێک لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگا ،بۆیە چاکسازی بەر لەهەموو
شتێک ،یاسایەکی بۆ چاکسازی هەمەالیەنە پێویستە ،و بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاسایە، دامەزراوەیەکی پێویست دەبێ لە چوارچێوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەاڵتەکانی هەرێم بەگشتی. /6پرۆژەی چاکسازی توانایەکی مرۆیی هەمەالیەنەی سیاسی ،یاسایی ،ئابووریو دارایی ،کارگێڕی و ئەمنی و سەربازی دەوێ ،لە ئیساڵحخوازانی سیاسی ،یاساناس ،ئابووریناس، و پسپۆرو شارەزا لە کاروباری دارایی و کارگێڕیو ئەمنی و سەربازی ،و پسپۆرو شارەزا لە بوارەکانی پەروەردە ،خوێندنی بااڵ، تەندروستی ،کشتوکاڵ ،پیشەسازی ،بازرگانی، وسەرجەم سێکتەرەکان. /7چاکسازی لە هەرێمی کوردستان ،پێویستی بەوە دەبێ ،سود لە ئەزمونی گەالن و دەوڵەتانی دونیا وەربگرێ ،بەتایبەتی لەو دەوڵەتانەی کە شتێک نزیکی و لەیەکچونمان هەیە لەگەڵیان، بەو شێوازانەی کە لە بەرژەوەندی پرۆژەی چاکسازیدایە لە هەرێم. /8چاکسازی وەک بەرنامەو پرۆژەیەکی هەمەالیەنەو فرە رەهەند ،پێویستی بەماوەیەکی زۆر ،و پشوویەکی دریژ هەیە .چاکسازی سەرکەوتوو لەدونیاشدا هەر بە پشوی درێژ جێبەجێ کراوە ،ودەیان ساڵی ویستوە. چاکسازی پرۆژەیەکی درێژخایەن و بەردەوام وبێ کۆتاییە ،قۆناغ بە قۆناغ ،هەنگاو بە هەنگاو ئەنجام ئەدرێ و جێبەجێ دەکرێ.
لە ئایەوا چی ڕوویدا؟ د.سهردار عهزیز والیەتی ئایەوا یەکەم والیەتە کە کۆکەس، یان دەنگدانی حیزبیی تیادا ڕوودەدات ،لە هەموو هەڵبژاردنێکی سەرۆکایەتی ئەمریکادا. ئایەوا والیەتێکی گرنگ نییە لە هیچ ڕوویەکەوە. هەندێک دەڵێن ئایەوا بەهۆی گرنگییەوە یەکەم نییە ،بەڵکو بە پێچەوانەوە بەهۆی یەکەمییەوە گرنگ بووە .یەکەمبوونی ئایەوا لە زنجیرەی والیەتەکان بۆ دەنگدان مایەی ڕەخنەو هەندێکجار گاڵتەجاڕیشە ،چونکە ئایەوا یەکێکە لە والیەتە سپییەکانی ئەمریکاو خەڵكی دەڵێن کە ئایەوا بەهیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی ئەمریکای ئەمڕۆ ناکات ،بۆیە نابێت ڕۆڵێکی هێندە کاریگەری هەبێت لە دیاریکردنی سەرۆکی ئەمریکادا. سەرەتای ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی شەڕی ڤێتنام کاتێک پارتی دیموکرات بەهۆی شەڕەوە پڕ لە کێشەبوو ،کۆکەس یان دەنگدانی حیزبی داهێنرا وەک جۆرێک لە بەشداریکردنی خەڵک لە دیاریکردنی کاندیددا. چی ڕووئەدات لە کۆکەس؟ بۆ نمونە لە ئایەوا لە زیاتر لە ١5٠٠جێگا ،کە بەگشتی هۆڵی گەورەی قوتابخانەو یاریگاو جێگای وەرزشین، ئەندامانی پارتی سیاسی کە سەرۆکایەتی لە دەست نییە ،دەچنە ئەو جێگایانە .لە سەرەتادا هەر کاندیدێک نوێنەرێکی دەبێت ،نوێنەرەکان لە هۆڵەکەدا ناو و وێنەی کاندیدەکەیان بەرز دەکەنەوە .ئەوەی دەنگ بە هەر کاندیدێک دەدات
دەچێتە الی گروپی خۆی .ئەمە گردبوونەوەی یەکەمە .پاشان لە هەنگاوی دووەمدا بە تەواوی لە یەکتر جیادەبنەوە .هەنگاوی دووەم ئەوەیە کە گروپەکان دەکەونە قسەکردن لەگەڵ یەکتردا ،بە هەوڵی گۆڕینی ڕای یەکتر ،پاشان گردبوونەوەی دووەم روودەدات ،لەم گردبوونەوەیەدا ،ئەگەر هەر کاندیدێک لە پانزە لە سەدی ئامادەبووانی کەمتر هەبوو ،ئەوا وەها دادەنرێت کە چانسی نییە ،بۆیە پشتیوانانی دەبێت بەسەر ئەوانی تردا خۆیان بەش بکەن ،پاش ئەمە دەنگی کۆتایی دەدرێت. دەنگدانی ئایەوا ئەمساڵ کۆمەڵێک کێشەی هەبوو ،لە سەرووی هەموویەوە دواکەوتنی ڕاگەیاندنی دەنگەکان و دروستبوونی کێشە لە ئەپلیکەیشنەکەدا .ئەمەش وەهای کرد کە ڕەخنەو گاڵتەکردنی زیاتر بە ئایەوا بکرێت ،بەتایبەتی لەالیەن شارو والیەتە گەورەکانی ترەوە .ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەمریکا چەند لە یەکتر دابڕاوە .کێشەیەکی تری کۆکەس ئەوەیە کە لەکاتی کاردا بەڕێوە دەچێت ،ئەمەش وەها دەکات کە بەگشتی خەڵكی بەتەمەن لە هەمووان زیاتر ئامادەبن .ئەمە لە ئایەوا دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە دەنگدەران ببنە ئەو فیگەرەی کە لە ئەمریکا جێگەی ڕەخنەیە کە فیگەری کەسێکی سپی پێستی بە تەمەنی چینی ناوەند یان بااڵیە ،کە بەگشتی لە ڕووی دیمۆگرافیەوە لە
بەهۆی سیستمی هەڵبژاردنەوە ئەگەری زۆرە کۆمارییەکان براوە بن
ئەمریکا کەمینەن و هەروەها لە ڕووی سیاسیەوە نوێنەرایەتی کەمینە دەکەن لە ئەمریکای ئەمڕۆدا. ئەمەش یەکێک بوو لەو بەهانانەی کە دەهێنرایەوە بۆ شکستی کەسێکی وەک جۆ بایدن .بایدن بە گشتی وەها دادەنرێت کە ئەو کەسە بێت لە ترەمپ بباتەوە ،چونکە ساندەرس و بوگەجێج بە هۆکاری زۆر لیبرالێتی ساندەرس و هۆمۆسێکچوالی بوگەجێجەوە سەخت دەبێت کە دەنگی زۆرینە بهێنن لە ئەمریکا .بەاڵم بایدن دەنگی کەم هێناو ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر داهاتی بۆ هەڵبژاردنەکان لەکاتێکدا کە خۆی هەر لە سەرەتاوە کێشەی کەم پارەیی هەبوو. هەموو ئەمانە ئاماژەن کە ترەمپ ئەگەری بردنەوەی زۆر زیاترە لە هەڵبژاردنەکاندا ،چونکە زیاتر لە نەوەد لە سەدی کۆمارییەکان پشتیوانی دەکەن و لە ئەگەری پەرتبوون و دروستبوونی کێشە لەنێوان دیموکراتەکاندا وەها دەکات کە چانسی ترەمپ زۆر بەهێزبێت. ئەمە لەکاتێکدا کە پێوەری هەرە سەرەکی بۆ دەنگدەری ئەمریکی ئابوورییە .وەک لە وتاری دۆخی واڵتدا گوێبیستی بووین ،ترەمپ زۆر شانازی بە باشی و بەهێزی ئابووری ئەمریکاوە دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە بێگومان زۆرینەی خەڵکی ئەمریکا دەنگدەری دیموکراتەکان دەبن ،بەاڵم بەهۆی سیستمی هەڵبژاردنەوە ئەگەری زۆرە کۆمارییەکان براوە بن .هەرچەندە ڕکەبەری ڕاستەوخۆ لەنێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکاندا دەستی پێنەکردووە ،بەاڵم هەموو کارەکانی ترەمپ بە ئامانجی کامپەین کردنە، تەنانەت هەنگاوەکانی لە سیاسەتی دەرەوە .بۆ نمونە وروژانی پرسی گرێبەستی سەدە لەالیەن ترەمپەوە لە ئێستادا ،ئەوەندە بە ئامانجی
هەموو ئەمانە ئاماژەن کە ترەمپ ئەگەری بردنەوەی زۆر زیاترە لە هەڵبژاردنەکاندا، چونکە زیاتر لە نەوەد لە سەدی کۆمارییەکان پشتیوانی دەکەن ڕاکێشانی سۆزی دەنگدەرە ئاینیەکانی وەک مەسیحیە زایۆنیستیەکانە ،هێندە بە ئامانجی چارەسەری کێشەی فەلەستین نییە .تەنها لەم ڕوانگەیەشەوە دەکرێت لە ڕەفتارەکانی ترەمپ تێبگەین کە بەهیچ شێوەیەک گوێ بە ڕاوبۆچوونی فەلەستینیەکان نادات .ئەمە لەکاتێکدا دێت کە ماوەیەک لەمەوپێش بیللی گراهام ناڕەزایی دەربڕی دەربارەی ترەمپ ،بۆیە ترەمپ هەموو شتێک دەکات بۆ ئاشتکردنەوەی ئەو گروپە لە دەنگدەر کە ئەو بە کەسێکی تایبەتی و نێردراو لەالیەن خوداوە دەبینن. ئەمە بۆ هەڵوێستی ئەمریکا لەگەڵ ئێرانیشدا ڕاستە.
ریکالم و بانگەواز و ئاگادارییەکانتان لە زەمەن باڵوبکەنەوە زەمەن لە هەموو کوردستان باڵو دەبێتەوە
ناونیشان -سلێمانی -گەڕەکی ئاشتی -شەقامی سۆران ( - )132خانووی ژمارە ()20 نووسینگەی هەولێر -گوندی ئیتاڵی یەک -خانووی ژمارە ()633 www.zamenpress.com
0784 088 1458
د.ئیبراهیم محهمهد عهزیز
کورد و دانوستانی کابینەکەی عەالوی لەدوای ۲٠٠۳وە لە پێش هەموو کابینەکان گفتوگۆو دانوستان کراوە لەسەر دابەشکردنی پۆستە بااڵکان و کاری ئەو کابینەیە .ئەمە کاری سیاسی و پرۆسەیەکە هەموو پارت و الیەنەکان دەیانەوێت بەشداری تێدا بکەن و هاوبەش بن لەو دەسەاڵتەدا .بەاڵم ئەوەی جێگەی لێوردبوونەوەیە ئەوەیە کە کورد لە هەرێمی کوردستان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ ئەم بابەتە کردووە؟ ئایا کورد دەبێت لەم دانوستانی ئەم کابینەیەی عەالوی چی بکات؟ ئەم بابەتە بابەتێکی ئاڵۆزەو کێشە ئامێزە چونکە لەسەرەتاوە پارتی و یەکێتی هەر لە کابینەکەی ئەیاد عەالوی ۲٠٠٤و کابینەکەی ابراهیم جەعفەری ۲٠٠٥ تەنها خۆیان دەچوونە ناو گفتوگۆکانەوەو دانوستانەکان بۆخۆیان کۆنترۆڵ کردبوو .بەاڵم لە کابینەی یەکەمی نوری مالکی لە ۲٠٠٦دا هەرچەندە الیەنە کوردیەکان لیژنەی گفتوگۆیان پێکهێنا ،بەاڵم لە کرۆکی هاوبەشیکردنەکەو چۆنیەتی رێکەوتنەکە زۆر بەوردی ئاگادارنەکرابوونەوە چونکە پارتی و یەکێتی وادەردەکەوتن کە هەردووکیان مەبەستیان بووە تەنها خۆیان لەو پرۆسەیەدا قسەی کۆتایی بکەن و جۆرێک لە قۆرخکاری دروست بکەن. پاشان لە کابینەی دووەمی نوری مالکی لە ۲٠۱٠تەنها پارتی و یەکێتی واژووی رێکەوتنیان کرد لەگەڵ مالکی و هەر ئەوانیش لەو پرۆسەیدا سوودمەندی گەورەبوون. لەکاتی راسپاردنی حەیدەر عەبادی وەفدی کوردی دیسان پێکهێنرا بۆ دانوستان لە ۲٠۱٤ئەوەی تێبینی کرا ئەوە بوو هەردوو حزبی دەسەاڵتدار هەمان شێوازی گفتوگۆکانی کابینەکەی مالکیان دووبارە کردەوەو سوودیان لەوە نەبینی کە دەبێت هەموو کورد بەتەواوی پێکەوە هاوبەش بن لە هەموو پرۆسەکەدا نەک لە قۆناغێکدا وەفدی دانوستان هەبێت و پاشان لەالیەکی ترەوە کاری تر بکرێت بەبێ ئاگاداری وەفدە هاوبەشەکە. هەمان پرۆسە لەکاتی دروستکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بەشێوازێکی تر هاتەکایەوە کە یەک الیەن کە پارتییە زیاتر کۆنترۆڵی ئەو گفتوگۆو ڕێکەوتنەی کرد لەگەڵ سەرۆک وەزیران و تائێستا بە نووسراو هیچ الیەنێک جگە لە پارتی نازانێت ڕێکەوتنەکە چۆن کراوە ئەمە جگە لەو ناکۆکییە قوڵەی کە لەنێوان پارتی و یەکێتی دروست بوو لەسەر سەرۆک کۆمارو پاشان ناکۆکی پارتی و کۆمەڵ لەسەر جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە پارتی دەیویست مەال بەشیر دابنێت و ئەحمەدی حاجی رەشیدیش بۆ ئەو پۆستە کاندیدو رکابەری بەهێز بوو هەرچەندە کاندیدی الیەنە کوردیەکانیش هەبوو. ئەم جۆرە لە سیاسەتکردنە کە سەرچاوەگرتووە لەوەی هەموو پۆستەکان و گفتوگۆکان الیەنێک قۆرخی بکات یان دووالیەن لە ڕابردوودا زۆر زیانی بەکورد گەیاندەوە لەهەموو روویەکانەوە. ئێستا کە هەفتەیەک تێدەپەڕێت بەسەر راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەالوی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ الیەنەکان کەوتوونەتە سەرەتای گفتوگۆو دانوستانەوە. الیەنە کوردیەکانیش بەسەر دوو بەرەدا بگرە سێ بەرەدا دابەش بوون بەجۆرێک هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی لەدەرەوەی پارتی و یەکێتی گفتوگۆ بکرێت لەگەڵ عەالوی بۆ بەرنامەو کابینەکەی لە ماوەی ئەم مانگەدا. لەالیەکی ترەوە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەوەی هەیە لەگەڵ نوێنەری الیەنەکان لەسەر ئەو بابەتەو چارەسەرکردنی گرفتەکانی ڕابردوو ،هێشتا نەزانراویشە ئاخۆ کۆبوونەوەکە لەو ئاستەدایە بتوانێت ئەوکارە بکات یان نا؟!! ئەوەی لێرەدا جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە الیەنێک یان دوو الیەن نابێت قۆرخی ئەو پرۆسەیە بکەن و کۆکردنەوەی الیەنەکان تەنها بۆ جوانکردن و پیشاندانی جۆرێک ڕێکەوتنی الیەنە کوردیەکان لە گفتوگۆو پاشان مامەڵەی دوای کابینەکە جۆرێکی تر بێت. بۆیە ئاساییە الیەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دەست بە گفتوگۆ بکەن لەگەڵ کاندیدی راسپێردراو و هەوڵی چەسپاندنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بدەن .بەاڵم ئەگەر پارتی و یەکێتی پەیمانی دووبارە نەکردنەوەی سیاسەتەکانی پێشووتریان نەدەن ئاسان نابێت کورد ئەم جارە بەیەک وەفد بەشداری گفتوگۆکان بکات .زۆر قورسە بەشداری گفتوگۆیەک بیت نەزانیت خاڵەکانی ڕێکەوتن چییە ،تائێستاش نازانرێت عادل عبدالمهدی لەکاتی پێکهێنانی کابینەکەیدا چ ڕێکەوتنێیکی لەگەڵ کراوەو بەندەکانی ڕێکەوتنەکەش کەسی الیەنەکانی تر نەیبینیوە .بۆیە ئەگەر نیەتی وەفدی هاوبەش هەیە ئەوا پێویستی بەگرەنتی هەیە کە ئەمجارەش هەڵەی ۱۷ساڵی ڕابردوو دووبارە نەکرێتەوە. مەبەست لێرەدا بانگەشەو داواکردنی جیاوازی دروستکردن نییە ،بەڵکو پیشاندانی شەفافیەت و دڵنیاییە لە سیاسەتدا کە هەموومان هاوبەشیمان هەیە تیایدا بۆیە زەرورە هەستی بەرپرسیارێتی گشتی و وەالنانی بەرژەوەندی حزبیی پرۆسە گەورەکە پەکنەخات. ئەم بابەتە رەنگدانەوەی خۆمە وەک مامۆستای زانکۆ و ڕۆژنامەنووسێک
ە� ت��ا ی�� ب� ت
18
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
كوردستانێكی سەربەخۆ بیرۆكەیەكی تەواو خەیاڵییە “ئەركی من دروستكردنو دامەزراندنی دەوڵەتێكی عەرەبیە”
ئامادەکردنی :بارام سوبحی گەورە راوێژكاری دەسەاڵتی بەریتانی لە عێراق خاتوو گێرتروود بێڵ ،لە دووتوێی زیاتر لە حەفتا نامەدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی كۆمەڵگای كوردیو خواستی سیاسی كوردان دەخاتەڕوو .ئەو دەڵێت: دەبێ ئێستا زۆر بە راشكاوانە ئەوە بسەلمێنین كەوا پولێكمان نییە لە مەسەلەی سەربەخۆیی كورددا سەرفی بكەین .هەروەها دەڵێت :ئەوە راستە كە من تا سەر ئێسقان لەگەڵ دروستكردنی حكومەتێكی عەرەبیدام. كتێبی (كورد لە نامەكانی میس بێڵ)دا ،محەمەد حەمەساڵح تۆفیق لە ئینگلیزییەوە كردویەتی بەكوردیو پێشەكیو پەراوێزی بۆ نووسیوە .لەالیەن ناوەندی توێژینەوەی مێژوویی جەمیل رۆژبەیانی لە دووتوێی ()290 الپەڕەدا چاپكراوە .ناوەڕۆكی كتێبەكە بریتیە لە ()76 نامەی بێڵ كە باسی كوردی تێدایەو لە بەغداوە رەوانەی دایكو باوكی كردووە. نووسەر ،گەڕیدە ،رۆژهەاڵتناس ،سیاسەتمەدارو شوێنەوارناس گێرتروود مارگرێت لوسیان بێڵ ،كە بە میس بێڵ ناسراوە لە ( )1868/7/14لە لەندەن لەدایكبووە. بەشی مێژووی لە زانكۆی ئۆكسفۆرد خوێندووە .زمانەكانی عەرەبیو فارسیو فەرەنسیو ئەڵمانی بەڕەوانی زانیوە، كەمە كەمەش بە توركیو ئیتاڵی قسەی كردووە .سەر بە دەزگای هەواڵگری بەریتانیا بووە .لە ( )1915لە نووسینگەی بەریتانی بۆ كاروباری عەرەبی لە قاهیرە دامەزراوە .ساڵی دواتر بووەتە تاقە ئەفسەری سیاسی بەریتانی مێینە لە بەسرە .لە ( )1917لە بەغدا ناونیشانی سكرتێری رۆژهەاڵتی پێدرا .تا كۆتایی ژیانی لە بەغداو لەگەڵ دەستەی راوێژكاریی كۆمیسیۆنی بااڵی بەریتانی لە عێراقدا خزمەتی كردووە .لە دەستنیشانكردنی مەلیك فەیسەڵ بە پادشای عێراق رۆڵێكی گەورەی هەبووە .هاوسەرگیری نەكردووەو لە ()1926/7/12 لە بەغدا مردووەو هەر لەوێش بەخاك سپێردراوە .لەماوەی سااڵنی ( )1926 - 1916كە لە عێراق بووە ( )633نامەی نووسیوە .لەو نامانەدا بەكورتی باسی ژیانی تایبەتی خۆی دەكات ،پاشان باسی رووداوە سیاسییەكان دەكات .زۆربەی نامەكانی كە باسی كوردی تێدایە دەكەونە ساڵەكانی (1921 .)1923لەم كتێیەدا ( )76نامەی باڵوكراوەتەوە كە باسیكورد دەكەن. رووسەكان كوردستانیان وێران كرد لە نامەیەكدا كە دوای گەشتێكی بۆ كوردستانی رۆژهەاڵت لە (/31ئاب )1918/نووسیویەتی ،دەڵێت :رووس بەشێوەیەك كوردستانی وێران كردووە كە ناچێتە ئەقڵەوە.. لە هەندێ شوێن پێنجیەكی دانیشتوانی لە برسا مردوون، چونكە سەرجەمی بەروبومیان دەستی بەسەردا گیراوە، زۆربەی گوندەكانیان وێران كراوە. سێ ساڵ دواتر سەردانی پێنجوێن دەكاتو لە نامەیەكدا لە ( ،)1921/11/10بەم جۆرە باسی دۆخی شارەكە دەكات: لە هەموو الیەكەوە وێرانەی رووس لێرە بەجێماوە (پێموایە ساڵی 1916یان 1917هاتونەتە ئێرە ،نووسەر) .لێرە تەنها نیوەی خانووەكان بە پێوە ماون ،بازاڕ پەیكەرە ئێسكێكی بێ ساپیتەیە ،قەیسەرییە جوانەكە ،خانی ناو بازاڕ هەمووی كەالوەیە .حەمامەكانو مزگەوتەكان كە مۆركی جوانیی شار بوون نیوەیان رووخاون .رووس هەرچی ئاژەڵو مااڵتیان هەبووە كوشتویەتی یان بە تااڵنی بردووە ،خەڵكەكە شتێكی وای بەدەستەوە نەماوە ،سەد حەیفو مخابن! شەریف پاشاو عەدلە خانم هەر كەسێك دژایەتی ئینگلیزی كردبێت ،بێڵ لە نامەكانیدا بە خراپە باسی دەكاتو تۆمەتی جۆراوجۆر دەخاتە پاڵیان. بەاڵم پەسنی ئەو كەسانە دەكات كە دۆستی ئینگلیز بوون یان هەوڵیان بۆ داوە .بەنمونە شەریف پاشای خەندان بە كوردێكی پیرەساڵ ناودەباتو لە نامەیەكدا لە (/13 شوبات )1921/دەڵێت :عیزەت پاشا ئاگاداری كردمەوە كە بە دڵنیاییەوە فەرەنسیەكان خەریكی دنەدانو هاندانی كوردەكانن كەوا لەگەڵ عێراقدا نەڕۆن ،بەڵكو داوای ماندێتی
فەرەنسییەكان بكەن .لەئێستادا كوردێكی پیرەساڵ لە پا ر یسە و
ناوی شەریف لەڕێگەی پاشایە، ئەمەوە فەرەنسیەكان هەوڵی خۆیان دەدەن وەك عیزەت باسی دەكات. كاتێك دێتە سەر باسی عەدلە خانمی دایكی ئەحمەد موختار جاف ،لە نامەیەكدا لە ( )1921/11/12دەڵێت: ئەم خانمە بەوپەڕی توانایەوە فەرمانڕەوایی جافی دەكرد. كاریگەری لەوە بەهێزترە كەوا بیری لێبكەیتەوە .وەك خانمە گەورەكانی كورد هەڵسوكەوت دەكات .كەسایەتیەكی سەرسامكەرو سەرنجڕاكێشە .ئێمە بە فارسی گفتوگۆمان كرد .بەتایبەتی ئەوەم بۆ باسكردن كە چۆن عێراق باش بەڕێوەدەچێت لەژێر سەركردایەتی فەیسەڵدا .ئەوپەڕی ئاواتی ئێمە ئەوە بووە عێراقو كوردستان بە ئاشتیو دۆستایەتی پێكەوە بژین. سلێمانیو كەركوك دژی عێراقن بێڵ لە نامەكانیدا باس لە هەڵوێستی شارەكانی كوردستان لەهەمبەر دانانی پادشای نوێو چوونە پاڵ دەوڵەتی عێراق دەكات .لەوبارەیەوە لە نامەیەكدا لە ( )1921/5/29دەڵێت: سلێمانی لە راپرسیدا ئەوەی رەتكردەوە كە بێنە ژێر دەسەاڵتی حكومەتی عەرەبی ،حاڵی حازر بەرەو ئەوە دەڕوات كە ببێتە ناوچەیەكی بچوكی كوردیو راستەوخۆ لەالیەن سێر پێرسییەوە بەڕێوەببرێت .ئێمە بەهیواین لەدواجاردا بێتەوە ناو عێراق ،بەاڵم كارێكی باش نییە ئەگەر مەسەلەكە زەبری هێزی تێبكەوێت .دانیشتوانی ئێرە سەرلەبەر كوردنو دەڵێن نایانەوێت ببنە بەشێك لە دەوڵەتێكی عەرەبیدا. لە نامەیەكدا لە ( )1921/11/9باس لە كەركوك دەكاتو ئاماژە بەوەدەكات نیوەی كوردەو نیوەی توركەو دەڵێت: خەڵكە توركەكەی راشكاوانە دەخوازن بگەڕێنەوە سەر توركیا ،لەبەرئەوەی كەركوك دەكەوێتە ناوەڕاستی عێراقەوە ئەو مەسەلەیە سەرناگرێ .بەشە كوردەكەشی ئەگەری ئەوە
هەیە بدەنە پاڵ دەوڵەتێكی كوردی ئەگەر هاتە ئاراوە .ئێستا تەواوی لیواكە لەژێر ركێفی موتەسەڕیفێكی عەرەبدایە كە زات ناكات ئااڵی عەرەبی هەڵبكات ،ناشتوانێ ئااڵی بەریتانیا هەڵبكات ،بۆیە هیچ ئااڵیەكی هەڵنەكردووە. لە نامەیەكی دیكەدا لە (/5حوزەیران)1921/ باس لە رەواندز دەكاتو دەڵێت :رەواندز شارۆچكەیەكی كوردنشینە لە چیاكانی رۆژئاوای موسڵدا. بەشێكی زۆری دانیشتوانی ئەم شارۆچكەیە بەم دواییە عەرزەو حاڵێكیان بۆ ناردوین، داوادەكەن بخرێنە سەر عێراقو لەژێر ماندێتی ئێمەدا دەبن. لەبارەی ناوچەكانی دیكەی كوردستانەوە ،لە نامەیەكدا لە (/14ئاب )1921/دەڵێت: ئەربیلو تەواوی ناوچە دەوروپشتی كوردییەكانی موسڵ هاتونەتە ژێربار، چونكە دەزانن بەرژەوەندی سیاسیو ئابوورییان بەستراوە بە موسڵەوە ...هەندێك لەوان داواكارن كە خوێندن لە قوتابخانەكاندا دەبێ بەكوردی بێت ،ئەمەش داواكارییەكی رەواو بەجێ نییە ،ئەگەر ئەو راستییە رەچاو نەكرێت كە كوردی بەدەگمەن زمانی نووسینەو هیچ مامۆستایەكی كوردیش نییەو ئەوان دەتوانرێ تەنها بە عەرەبی راهێنانیان پێبكرێت ،لەبەرئەوەی بەهیچ كلۆجێك كتێبی كوردی نییە. هەمەوەندو جافو هەورامی لە خوێندنەوەی نامەكانی
بێڵدا دەردەكەوێت كە ناوبراو نەیارێكی سەرسەختی كورد بووە ،بەجۆرێك دەگمەنە دانی خێر بە كورددا بنێت .لە رەخنەگرتنیشدا كۆمەڵگای كوردیو پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی نەبواردووە .بەنمونە لە نامەیەكدا لە ( )1921/11/9باس لە سەردانێكی خۆی بۆ سلێمانی دەكات ،كە بە چەمچەماڵدا رۆیشتووە .لەوبارەیەوە دەڵێت :چەمچەماڵ واڵتی عەشیرەتی هەمەوەندی بەهێزبوو ،كە بەردەوام مایەی ترسو تۆقاندن بوون بۆ حكومەت .هەمەوەند كۆمەڵێكن لە نزیكەی دووسەد ئاغایەكی چاوچنۆك زیاتر نین ،لەالیەن جێگرێكی ئەفسەری سیاسی بەریتانییەوە كۆنترۆڵو جڵەوكراون. بێڵ كاتێك بە سەردان دەچێتە ناوی پێنجوێن ،باسی لە گەشتی گەرمێنو كوێستانی جافەكان دەكاتو لە نامەیەكدا لە ( )1921/11/10دەڵێت :جاف بەهەر شوێنێكدا گوزەریان بكردایە خەڵكیان سەغڵەت دەكردو دەڕوتاندەوە .كاتێ جاف دەهاتنە ئەو دۆڵە گەورەیەی كە من پێیدا بەرەو پێنجوێن گوزەرم كرد ،هەر خێڵو تاقمەیان شەوێ دوانیان لەوێ بەسەردەبرد .مودیر دەیناردە شوێن بەگزادەیەكی هەڵەبجەداو لەگەڵ یەكتر رێكدەكەوتن كە خێڵەكە بە ئارامی بهێڵنەوە. مودیر دەیوت :كاتێ جاف لێرەوە گوزەر دەكەن هەمیشە بەندیخانە پڕە ،ئەمەش تەنها لەبەر هەندێك دزیو دەخەڵیی بچوكە ،وەك دزینی مریشكێ دوان لێرەو فڕاندنی ماینێك لەوێو دزینی میوەو دانەوێڵە .ئەمانە نزیكەی مانگێكیان پێدەچوو لەم ناوەدا ،ئەمە پیشەی هەموو ساڵێكیان بووە، نەك نمونەی تاوانێكی بەرچاو.
لە نامەیەكی دیكەدا لە ()1921/11/13دا باس لە هەورامییەكان دەكاتو دەڵێت :ئەوان بە دیالێكتێكی تایبەتی كوردی قسەدەكەن ،وەك باس دەكرێت زۆر نزیكە لە شێوە بەراییەكانی زمانی فارسیەوە .بەگەكانی هەورامان خەڵكی توندوتیژو ئاژاوەگێڕن ،لەوانیش كەمتر لە كاریگەریو توندوتیژیدا بنەماڵەیەكی گەورەی ئاینیی شێخەكانن كە لەسەر تەریقەتی نەقشبەندین. ژنانو خواردنی كوردی میس بێڵ لە نامەكانیدا ئاوڕ لە باری ژیانو الیەنی كۆمەاڵیەتی ئەو كاتەی كۆمەڵگای كوردیش دەداتەوە .بەاڵم لێرەشدا هەر رەخنەگرتن زیاتر زاڵە .بەجۆرێك كاتێك باسی گوندنشینانی كورد دەكات دەڵێت :باوەڕناكەم كەس لە دنیادا هێندەی ئەم كوردانە پیس بێت ،هەرچەندە خەڵكێكی زۆرباشو دڵپاكن .ئەوان ناتوانن بەدرێژایی ( )5 - 4مانگی زستان خۆیان بشۆن ،لەبەرئەوەی زۆر ساردە .پێدەچێت لەو باوەڕەدابن كە خۆشۆردن لەو مانگانەدا بێسوودەو چاكترە خۆیان لە مانگەكانی تردا بشۆن .هەرگیز جلە زۆرەكانی بەریان داناكەنن زستان بێت یان هاوین ،بەتایبەتیش مێزەرە زلەكانی پیاوانو ژنان كە قەت لە سەری داناگرن. بەوتەی بێڵ لەو دۆخە ناهەموارەشدا خواردنی كوردی بەتام بووە .بۆیە لە نامەیەكدا لە ( )1921/11/11دەڵێت: چێشتی كوردی بەتایبەتی نایابە .تەنانەت لەم شوێنو رێ ناڕێكو هەژارەیاندا خواردنی خۆشو بەتام دروست دەكەن .تۆ لێرە نابێ پارە بدەیت ،چونكە پێیان عەیبەو بە سوكایەتی دادەنێن. هەر لەو نامەیەدا بەم جۆرە وێنەی ژنی كورد دەكێشێت: ژنان قژ بە الجانگیانداو بەسەر گوێچكەدا بەردەدەنەوە، بەزۆریش پەلكی رەشیان دەبەنە دواوەو لەژێر سەرپۆشدا دەیشارنەوە .ئافرەتی كورد سەرپۆشیان بەسەرەوە نییە، تێكەڵی پیاوان دەبنو خانمی گەورەی ماڵن. دەوڵەتی عەرەبی عێراق بێڵ یەكێكە لەو كەسانەی رۆڵێكی دیاری لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقو دانانی فەیسەڵ بە پادشای ئەم واڵتە هەبووە. لە نامەكانیشیدا جەخت لەو راستییە دەكاتەوە .بەنمونە لە نامەیەكدا لە (/14ئاب )1921/دەڵێت :ئەركی من ئێستا دروستكردنو دامەزراندنی دەوڵەتێكی عەرەبیە لە میسۆپۆتامیادا .لەبەرئەوە تاقە دوژمنێك كە ئێستا كەمالییەكانو دەیبینم لەگەڵ هاوپەیمانیانە بەلشەفیكەكاندا .ئەوان لەم ساتەدا بە هێزێكی شەست كەسیەوە پارچەیەك لە واڵتە شاخاوییەكەی ئێمەیان داگیركردووە كە دەكەوێتە باكوری ئەربیل (هەولێر) ەوەو حكومەتێكی توركییان تێدا دامەزراندووە. لە نامەیەكی دیكەدا لە (/17ئەیلول )1921/دەڵێت :ئەوە هەمووی راست نییە كە من بڕیار لەسەر تەواوی چارەنووسی عێراق دەدەم ،بەاڵم ئەوەیان راستە كە من تا سەر ئێسقان لەگەڵ دروستكردنی حكومەتێكی عەرەبیدام .دواتر دان بەوەدا دەنێ “راستیەكەی لەوەدایە كە نیشتیمانپەروەریی راستەقینە لەم واڵتەدا زۆر كەمە”. بێڵ هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ كەسایەتی مەلیك فەیسەڵ دەكاتو لە نامەیەكدا لە ( )1922/7/16دەڵێت :باوكی ئازیزم ..تۆ دەتوانی هەموو شتێك لەگەڵ فەیسەڵ بكەیت، ئەگەر لەوە دڵنیابێت كە تۆ هەستو خۆشەویستیت پێبەخشیوە .ئەو ئەم خۆشەویستیو دڵسۆزییەی پێبەخشراوە ،ئەمەش بۆ ئێمەو بۆ خۆیو بۆ هەموو ئەو كەسانەش باشە كە دەبێ لەمە تێبگەن .مەلیك دەڵێ من زۆر جیاوازنیم لە ئاغای كورد .بەاڵم ئێمە زۆر جیاوازین لە ئاغا كوردەكان. دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان خواستی كوردان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ یەكێكە لە بابەتە سەرەكییەكانی ئەم كتێبە .بێڵ لە نامەكانیدا جگە لە بۆچوونی خۆی ،هەندێك زانیاریش دەخاتەڕوو. لەوبارەیەوە لە نامەیەكدا لە (/8ئاب )1922/دەڵێت :حاڵی
حازر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بروسكەیەكی زۆر خراپو نەعلەتیی بۆ ناردووین كەوا دەسەاڵتی تەواوی داوەتە مێجەر یۆنگ –نەعلەتی خوای لێبێت -تێیدا راسپاردەی ئەوە دەكات كە بەر لە هەڵبژاردنەكان ئێمە بە شێوەیەكی كردارەكی ئامۆژگاری تەواوی ناوچە كوردییەكانی الی عێراق بكەین بۆ خۆڕاگریو داكۆكیكردنو پێكهێنانی دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردی ..من پێموایەو ئاواتەخوازیشم كۆمیسیاری بااڵ تا سەر ئێسقان بەرەنگاری ببێتەوە ،چونكە ئەگەر ئێمە كار بە پێشنیارەكانی ئەو پڕۆژەیە بكەین ئەوە مانای وایە كە نەك تەنها فەیسەڵ بەڵكو هەموو عێراقییەكی عەرەب قەناعەت بەوە دەكات كە ئێمە لیوا كوردییەكان لە لیوا عەرەبییەكان جیادەكەینەوە بۆ ئەوەی بیانگێڕینەوە بۆ توركەكان. هەر سەبارەت بە خواستی كوردان ،لە نامەیەكدا لە ( )1921/10/24باس لە ئێوارەخوانێك دەكاتو دەڵێت: دوو پیاوماقوڵی پیرو شكۆدار لێرەن ..هاتوون بزانن هچ شتێك دەكرێ لە مەسەلەی سەرپێخستنی كوردستانێكی سەربەخۆدا .ئەوان كاتێكی زۆریان لەگەڵ من بردەسەر، بە تەواوی نائومێدبوون لە قبوڵكردنی هەر شێوەیەكی حكومەت ،نیشتیمان یان هەر شتێكی تر بۆ ئاغا كوردە كێوییەكان لە واڵتێكی شاخاویو كێویتردا. پاشان باس لە گفتوگۆیەكی خۆیو مەلیك فەیسەڵ دەكات لەبارەی پرسی سەربەخۆییو دەڵێت :دەبێ ئێستا زۆر بەوردی ئاگاداری ئەوە بین كە بە راشكاوانە ئەوە بسەلمێنین كەوا پولێكمان نییە لە مەسەلەی سەربەخۆیی كورددا سەرفی بكەین ..دەبێ تەنها بۆ ئەو ساتەوەختە دایاننێین كە پێویستیمان پێیانبێتو ئەمەش رەنگە خراپترین ئەگەر بێت. بێڵ بابەتی دەوڵەتی كوردی بۆ هاندانی توركەكان دەگێڕێتەوە ،بۆیە لە نامەیەكدا لە ( )1922/11/1دەڵێت: بێگومان ئەگەر توركەكان نەبن ،ئەوە مەسەلەی كورد شتێك نییە لە نوكتەیەكی گەورە بەوالوە .كەچی لە نامەیەكی دیكەدا لە ( )1924/10/15دەڵێت :تێبینی دەكرێ بزوتنەوەی كورد لە رەوتی خۆیدا قۆناغی باشی بڕیوە ،هەرچەندە من باوەڕم وایە كە ئەم بزوتنەوەیە هیچی تێدا بەستە نییە ،بیرۆكەی بوونی كوردستانێكی سەربەخۆ بیرۆكەیەكی تەواو خەیاڵییە، بەاڵم دەتوانێت تاڕادەیەكی باش توركەكان سەرقاڵ بكات. لەچوارچێوەی ئەم باسەدا ،بێڵ الیەنێكی دیكەی بابەتەكە دەخاتەڕوو ،وەكو لە نامەیەكدا لە ( )1923/4/12دەڵێت: ئێمە شتێكمان نییە لەسەری پێكبێین لەگەڵ سەرۆكە دڕندەكانی كورددا .ئەو بابەتەش كە لە دەستماندایە وەك جەعفەر عەسكەری دەڵێ “بابەتێكی نەفرەتییە” ،چونكە ئەوان هەموو پیاوی ئاینیی نیمچە خوێندەوارو نیمچە برسینو دڕندەن ،هەریەكەیان بە ئەندازەی رقی لە شەیتان رقیە لەویتر ،كەواتە ئیتر چۆن دەتوانین دەوڵەتێكی كوردی دامەزرێنین؟! كەسایەتی شێخ مەحمود ئەو دەمەی بێڵ لە عێراق بووە ،شێخ مەحمود رابەرایەتی بزوتنەوەی نەتەوایەتی كوردی كردووە .وادیارە كارو چاالكییەكانی شێخ مەحمود بە تەواوی بێڵی نیگەران كردووە .بۆیە كاتێك دێتە سەر باسی كەسایەتی شێخ مەحمود لە نامەیەكیدا لە ( )1922/9/10دەڵێت :شێخ مەحمود تەنها نمونەیەكی ئاسایی سەرۆك چەتەو رێگری كوردەو تەنها كەمێك واوەترە ،هیچ بیروبۆچوونێكی لەسەر بەڕێوەبردن نییە ،هەموو دۆستو خزمەكانی دەخاتە سەر كار ،دوژمنەكانیشی سەركوت دەكات ئەگەر نەیشڵێین دەیانكوژێت ،ئێمە ناتوانین ئەم پیاوە بوەستێنینو تەنانەت هیچ پیاوێكی بەرپرسی ئینگلیزیش ناتوانێ رایبگرێت.. رەنگە تۆ سەرسام بیت بەوەی بۆچیو چۆن شێخ مەحمود ئەو دەسەاڵتەی هەیە بەسەر واڵتدا ،لەكاتێكدا دەیناسین چ شەڕخوازو پیاوخراپێكە .وەاڵمەكەی ئەوەیە دەبێ بزانی ئاغای كورد كۆنترۆڵی سەرسوڕهێنەری هەیە بەسەر خێڵو هۆزەكانیدا ،بە پلەی دوویش شێخ مەحمود لەڕوویەكی ترەوە پیاوێكی پیرۆزەو ئەمەش پشتاوپشت بۆ هەموو ئەندامانی بنەماڵەكەی ماوەتەوەو باپیرە گەورەیان مەزارێكی لە سلێمانیدا هەیە ...من هیچ دڵخۆش نیم بە بارودۆخی سیاسی لە سلێمانیدا ،بەاڵم تا ئاژاوە بەردەوام بێت ،شێخ مەحمود باشترین شەڕخوازو پیاوخراپە.
چۆن کەمینەیەکی بچوک جیهان دەگۆڕێت؟ چۆلی ئەسعەد رووخاندنی دیکتاتۆرییەت تەنیا پێویستی بە %3.5ی دانیشتوان هەیە!!.. هەر جواڵنەوەیەکی میللی لە ناڕەزایەتیی ئاشتییانەوە بگۆڕێت بە پێکدادانی چەکداریی ،راستەوخۆ بەرەو شکست هەنگاودەنێ ،ئەمە بۆچوون نییە ،بەڵکو راستییەکی مێژوویی ئەزموونکراوە .دوای شکستی خۆپیشاندانەکانی چەند واڵتێک لە سااڵنی رابردوودا ،لە شێوەی سوریا و یەمەن و لیبیا و بەوانەی هەرێمی کوردستانیشەوە ،کە هەموویان بە ئاراستەی توندوتیژی رۆیشتن یان بڵێین بردران ،ئەو تێگەیشتنە دروستبوو ،کە ئیتر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵک بەم شێوەیە هیچ دەرەنجامێکی نابێت و خەڵک بەشێوەیەک نائومێد و بێهیوابوون ،کە تاکە دەرچە لە دۆخی پاشاگەردانیی ئەو واڵتانە شۆڕشی چەکداریی و هەڵکوتانە سەر دامەزراوە سەرکوتکەرەکان و سەرچاوەی خوڵقێنەری دۆخەکەیە ..بەاڵم راستییەکە شتێکی ترە ،هەموو هێزە دەسەاڵتدارەکان راستییەک باش دەزانن ،ئەویش ئەوەیە ،هەر جواڵنەوەیەکی ئاشتییانەی جەماوەری بۆ ئەوەی شکست بهێنێت و پاساوی پەالماردان و باڵوەپێکردنی هەبێت ،دەبێت بگۆڕدرێت بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی توندوتیژ ،واتا لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی ئاشتییانە وە بگۆڕێت بە توندوتیژیی ،بۆ ئەم مەبەستەش هێزە فەرمانڕەواکان و حکومەتە دەسەاڵتدارەکان پێش هەرشتێک بەدوای دانانی گەرای توندوتیژییدا دەگەڕێن لەناو خۆپیشاندەراندا ،بۆئەوەی پاساوەکانی باڵوەپێکردن
بەدەستبێنن .وەک ئەوەی لە عێراقیشدا بەرجەستەبوو، کە هەر لە رۆژانی سەرەتاوە تەقە لە خۆپیشاندەران کرا و چەندین کەسیشییان لێکوژرا .ئەمە جگە لەوەی چەندین رێکخراو و حزبی سیاسی بیرلەوە بکەنەوە کە لە چوارچێوەی خەباتی چەکداریی و ئۆپۆزسیۆنی چەکداردا گوتاری خۆیان ببیننەوە .ئەزموونی کرداریی سەلماندوویەتی ،کە تەنیا پشتبەستن بە خۆپیشاندانی فراوان لە گۆڕەپانە گشتییەکان شکستدەهێنێت ،ئەمەش بۆ شکستهێنانی پالنی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان دەگەڕێتەوە، نەک شکستی ستراتیژیی خودی ناتوندوتیژی .سەرەتای ئەم تێگەیشتنە بۆ گاندی دەگەڕێتەوە ،کاتێک لە نێوان سااڵنی 1948 – 1919هونەری ناتوندوتیژیی دژی هێزە داگیرکەرەکانی ئینگلیز بۆ سەربەخۆیی بەکارهێنا. ناڕەزایی ناتوندوتیژیی ،مانگرتنی کرێکاران ،وەستاندنی کار ،بایکۆت ،رێگاداخستن ،لەکارخستنی دامەزراوەکان و...هتد دەگرێتەوە .لە دۆخێکی وەکو میسر ،وەبەرهێنەرە بیانییەکان و کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان بە ئاشکرا پشتگیریی حکومەتیان دەکرد ،لە ڕاستیشدا ئەوان لە میسر حوکمیان دەکرد ،پەیڕەوکردنی تاکتیکی ناتوندوتیژیی بۆ فشارخستنەسەر ئەو کۆمپانیایانە ،کە دەبێتە هۆی دابەزینی قەبارەی قازانجەکانیان و کەمکردنەوەی توانای بەکارخستنیان ،لەوەشەوە چاوەڕیدەکرێ ئەو هەڵمەتە سەرکەوتن بەدەستبێنێ. وتەیەک هەیە ئەڵێ“ :ئەوەی بەهێز لێت بسەندرێ تەنیا بە هێز وەردەگیرێتەوە” ،ئەگەر ئەم وتەیە راستبێ ،ئەوە بە خوێندنەوەی ئامارێکی جواڵنەوە شۆڕشگێڕییەکانی 100ساڵی رابردوو ،ناچاردەبین جاركیتر بە پێناسەی هێزدا بچینەوە ،بۆئەوەی بزانین مەبەست لێی چی جۆرە
هێزێکە .بەکورتی ،ستراتیژی ناتوندوتیژیی بەواتای ناردنی گەنجانی شۆڕشگێڕنییە بۆ بەندیخانە و سەربڕین، بەڵکو چەندین بژاردەهەن ئاراستەی سیستم بکرێن ،یان پاڵپشتیی جەماوەریی زیادبکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوە و پاراستنی گیانی چاالکەکان. توێژینەوەیەکی ئەکادیمی سەبارەت بە سەرکەوتنی شۆڕش و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ،چەند راستییەک دەخاتەڕوو ،کە (ئیریکا چینویس)ی توێژەری زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی کۆلۆرادۆ -بۆڵدەر ئەنجامیداوە. توێژەر 323هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ناتوندوتیژیی نێوان سااڵنی 2006-1900ی هەڵسەنگاندووە، کە هەوڵبوون بۆ رووخاندنی دیکتاتۆرییەت و دەرکردنی
هێزەی بیانی یان دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان، لەناویاندا شۆڕشی ساڵی 1944ی گواتیماال ،شۆڕشی نەجا لە ساڵی 1955ی هیندستان ،گرژییەکانی1975-1960ی کەمبۆدیاو شۆڕشی قەرنەفلی 1974ی پرتوگال .بەاڵم دەرەنجامەکانی بۆ خودی توێژەریش جێی سەرسوڕمان بوون و لەچاوەڕوانیی ئەوەدانەبوو ،بە کورتی توێژینەوەکە لەم چەند خاڵەدا کۆدەبێتەوە: .1خۆپیشاندانی ئاشتییانە ،دەتوانێت سەرکەوتووبێت لە روخاندنی ئەو سیستمە سیاسییانەی پشت بە توندوتیژی و ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان دەبەستن، نەک وەک ئەوەی هەندێک پێیانوایە تەنیا دەتوانێت هەندێک داواکاریی لە مافە سەرەتاییەکانیان بەدەستبێنن.
.2دەرفەتی سەرکەوتنی ناڕەزایی ئاشتییانە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان ،دووهێندەی دەرفەتی سەرکەوتنی نائاشتییانەیە ،لە پەنجا ساڵی رابردوودا، رێژەی ناڕەزایەتیی ئاشتییانە بەرامبەر بە ناڕەزایەتیی نائاشتییانە زیادییانکردووە. .3لە پەنجا ساڵی رابردوودا ،یەک ناڕەزایەتیی ئاشتییانە شکستی نەهێناوە ،ئەگەر بەشداریی کاریگەرو بەردەوامی تەنیا %3.5ی دانیشتوانی لەگەڵدابووبێ. %53 .4ی جواڵنەوەی ئاشتییانە توانیویانە گۆڕانکاریی سیاسیی دروستبکەن ،لەبەرامبەردا تەنیا %26ی ناڕەزایەتییە توندوتیژەکان سەرکەوتوون. .5لەئەگەری سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانیشدا، هێشتا ناڕازەیەتیی ئاشتییانە دوو هێندە کاریگەرترە. .6ئەو گەالنەی رێبازیی ئاشتییانەیان گرتۆتەبەر، دەرفەتی بونیادنانی دامەزراوەی دیموکراتییان لەوانە زیاترە کە توندوتیژیی دەگرنەبەر. .7رێژەی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە ناڕەزایەتیی ئاشتییانە %15کەمترە لەنائاشتییانە. .8نارەزایەتیی ئاشتییانە زیاتر نوێنەرایەتی خەڵک دەکات لەالیەنی :رەگەز ،تەمەن ،چین ،خێڵ ،الدێنشین، شار و باری جەستەیی. .9ناڕەزایەتیی ئاشتییانە دەتوانێت چوار هێندە خەڵک لەخۆی کۆبکاتەوە ،بەراورد بە توندوتیژیی. توێژەر پێیوایە ،هۆکاری سەرکەوتنەی ناڕەزایەتیی ئاشتییانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە توانای کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی لە چینە جیاوازەکان هەیە ،کە ئەمەش دەبێتەهۆی پەککەوتنی دامەزراوەکانی کەرتی گشتی و پاڵپشتیی خەڵکانی تریش.
ت�سە ن�سدرو�س ت�ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
17
لەالیەن بەغداوە دانپێدانراو نییە
بۆردی کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان مەترسی لەسەرە هێدی ساڵح هاوشێوەی بەغدا ،لە هەرێمی کوردستانیش بۆردی پسپۆڕییە پزیشکییەکان هەیە ،بەاڵم بە چەشنى کۆمەڵێک زانکۆی دیکەى کوردستان دانی پێدا نەنراوە ،ئەمەش کێشەو گرفتی بۆ دەرچووان و مەترسیشی لەسەر بۆردەکە دروستکردووە. ئەنجومەنی کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان ساڵی ٢٠٠٩دامەزراوەو ساڵی ٢٠١٠خوێندکارى وەرگرتووە، ئێستا نزیکەی ٢٠٨خوێندکارى هەیەو تائێستاش زۆرتر لە ٨٠٠دەرچووی هەبووە ،خوێندن لە بۆردی کوردستان بەپێی پسپۆڕییەکان لەنێوان ٣بۆ ٥ساڵەو دەرچووان دەبنە پزیشکی پسپۆڕ. وەک هەنگاوێک بۆ دانپێدانان بە بۆردەکەدا لەسەر پێشنیازی بۆردى کورد، پەرلەمانتارانی کوردستان رەزامەندی نیشانداوە بۆ گۆڕینی ناوی بۆردو زیادکردنی ناوی عێراق .داواکاریشیان بۆ پەرلەمانی کوردستان ناردووە بەفەرمی رەزامەندی دەرببڕێت ،چونکە دەسەاڵتی ئەوانە، ئێستاش کاتێک نووسراوی فەرمی بۆ بەغداو وەزارەتی خوێندنی بااڵی عێراق دەکەن ،ناوی عێراقی بۆ زیاد دەکەن. جێگری فەقێ، د.عەبدوڵاڵ سەرۆکی بۆردی کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان بە “زەمەن”ی وت“ :دەرچووانمان کێشەیان بۆ دروستدەبێت و چەند حاڵەتێکی لەم شێوەیە هەبووە ،کاتێك چوونەتە دەرەوە بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزتر، داوایان لێ کردوون بڕوانامەکەیان لەالیەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە تەسدیق بکەن ،بەهۆی ئەوەی بۆردەکەشمان لەالیەن حکومەتی عێراقەوە دانپێدانراو نییە ،وەزارەت بڕوانامەکانیان بۆ تەسدیق ناکات، چەند حاڵەتێکی لەم شێوەیە هەبووەو
شێرپەنجەو خواردنی تەندروست د .ئیسرا کەمال*
سەرۆکی بۆردی عێراق دەڵێت نابێت هیچ بۆردێک بەناوی بۆردی کوردستانەوە هەبێت دەرچووانیشمان لە ترسی ئەوە هەوڵی خوێندن لە دەرەوە نادەن”. وەک د.عەبدوڵاڵ باسی دەکات، تائێستا هیچ هەماهەنگییەک لەنێوان بۆردی کوردستان و عێراقدا نییە، چەندجارێک بەڵێنیانداوە ،بەاڵم
بە کردار هیچ نەکراوە .زیاتر وتی: “لەڕووی کواڵیتییەوە هاوشێوەی بۆردی بەغدایەو وەکو یەکن، مامۆستاکانی ئێمەو ئەوان هەمان مامۆستان ،هەمان سەنتەرو هەمان نەخۆشخانەو هەمان پرۆگرامە، تەنانەت ئامادەکاریمان کردووەو پێداچوونەوەمان بە رێنماییەکاندا کردووەو هاوتای بەغدامان کردووە ،بۆ ئەوەی ئەگەر لیژنەش لە بەغداوە بێت هیچ کەموکوڕییەکمان نەبێت”. ئەگەر تاوەکو ساڵی ٢٠٢٣لەالیەن بەغداوە دان بە بۆردى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان نەنرێت ،ئەوا بۆردی کوردستان لەالیەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە تۆمارناکرێت، بۆیە بۆردەکە مەترسی لەسەرە. “دەمانەوێت بەجددی کار لەسەر ئەو کەیسە بکەین و ئەگەر پێویست بکات ناویشی دەگۆڕین و عێراقی
پێوە دەلکێنین (بۆردی کوردستان - عێراق بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان)، بۆ ئەوەی ئەم هەموو خەرجی و ماندووبوونەو بڕوانامەی دەرچووان بەفیڕۆ نەچێت” .محەمەد شاکر، ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی بااڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە کاری لەسەر پرسەکە کردووە ،واى بە “زەمەن” وت. لەبارەى هەوڵەکانیشەوە زیاتر وتى“ :تائێستا حکومەتی ناوەندی ئامادەنەبووە کار لەسەر ئەم پرسە بکرێت و سەرۆکی بۆردی عێراق دەڵێت دەبێت تەنیا یەک بۆرد هەبێت و نابێت هیچ بۆردێک بەناوی بۆردی کوردستانەوە هەبێت”. بە ئاماژەکردن بەوەی لە درێژەی هەوڵەکانیاندا قسەیان لەگەڵ قوسەی سوهەیل ،وەزیری خوێندنی بااڵی عێراق کردووە .وتیشی“ :ئەو شایەتی
بۆ داین کە لە نزیکەوە ئاگاداری بۆردی کوردستانەو لەڕووی کواڵیتییەوە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ بۆردی عێراقدا نییە ،وێڕای سوپاسی زۆرمان بۆ جەنابی وەزیر ،ئێمە لە فشارەکانمان ناوەستین تاوەکو دان بەو بۆردەشدا دەنرێت”. هەوڵەکان بۆ دانپێدانان بەم بۆردەدا دواى ئەوە دێت سەرەتای ئەمساڵ کێشەیەکی گەورەی کەرتی خوێندنی بااڵی کوردستان چارەسەرکرا ،ئەویش دانپێدانان بوو به کۆمەڵێک زانکۆ لەالیەن حکومەتی عێراقەوە ،ئەوانیش زانکۆکانی سۆران ،کوردستان ،زاخۆ، هەڵەبجەو راپەڕین بوون ،بڕیاریشە لە دوو مانگی داهاتووشدا دان بە چوار زانکۆی دیکەدا بنرێت ،کە پێکدێن لە زانکۆی گەرمیان ،زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک.
بۆچی ناوی نراوه ڤایرۆسی كۆرۆنا؟ شێوازی خۆپاراستن ڕۆژانە بەردەوام دەستەکانت بە سابوون و ئاو بشۆ لە کاتی کۆکیندا دەمت بە کلێنسێک یاخود دەمامکێک داپۆشە لەو کەسانە خۆت بەدوور بگرە کە کۆکە و تایەکی زۆریان هەیە خۆت لە ئاژەڵ و پەلەوەر بەدوور بگرە چونکە سەرچاوەیەکی باشن بۆ گواستنەوەی ئەم نەخۆشیە
گۆشت و شیری نەکواڵ مەخۆ
زەمەن ئێستا ناوی كۆرۆنا ،بهشی زۆری میدیاكانی جیهانی داگیركردووه ،دواى باڵوبونەوەى ڤایرۆسەکە لە واڵتى چینەوە کە ترس و دڵەڕاوکێى خستوەتە ناو دڵى دانیشتوانى جیهان. ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس (Coro- )navirussله وشهی كۆرۆنا (Co- )ronaی التینییهوه وهرگیراوه ،كه مانای (تاج – تاس) دێت ،ئهویش بهشێوهیهك كه له ژێر وردبنینی
ئهلهكترۆنیدا كاتێك وێنهی ڤایرۆسهكه بۆ ملیۆنان جار گهورهكرێت چواردهوری ڤایرۆسهكه كوڵكنه لهشێوهی تاجی پادشادایه. له زمانی نوێدا ()Corona كۆمهڵێك مانای ھهیه :له ئیسپانیدا ( )Coronaبهمانای تاج دێت و واڵتی مهكسیك كه بیرهی كۆرۆناشی به ھهمان ناوی تاجهوه ناوناوه. لهئینگلیزیدا()Coronaو (Cor- )wnھاواتای یهكترن و بهمانای تاج یان تاس دێت ،ھهروهھا لهرووی واتهوه رووی دهرهوهی لهشێوهی پالزمای
خۆردایه. بهپێی نیویۆرك تایمز ئهمه یهكهمین جاره ڤایرۆسێك كاریگهری ھهبێت لهسهر ماركهیهكی بازرگانی بهناوبانگی وهك بیرهی كۆرۆنا .ھهروهك ساڵی ھهشتاكان ڤایرۆسی ()HIV/AIDS كه بووه ھۆی ئهوهی بهرێژهی %5٠ فرۆشتنی نهستهلهی دایت (ئایدز) كهمكاتهوه. بهگشتی ڤایرۆسهكه تووشی ئاژهڵ دهبێت و 7جۆری ھهیه ،لهئاژهڵهوه راستهوخۆ یان ناڕاستهخۆ دهگوازرێتهوه، بهاڵم یهكێك له كێشهكانی ئهم جۆره
ئهوهیه دوای تووشبوونی مرۆڤێك دهگوازێتهوه بۆ مرۆڤێكی دیكه. بهگشتی ڤایرۆسهكه ،نیشانهكانی تا ،كۆكه و ھهاڵمهت و سهرئێشهو ھهوكردنی قوڕگ و گێژبوون بهگشتی. بهاڵم بهھیچ شێوهیهك مرۆڤ ناتوانێت بهرگهی ھێرشی ڤایرۆسهكه بگرێتو دهیكوژێت ،ئهوانهش زیاتر تووشی دهبن پیر و بهتهمهن ،منداڵ و ئهوانهی نهخۆشی درێژخایهنیان ھهیه. ھهربۆیه ئهوانهی كه لهشاری وۆھان ،كهرتی ھێبی تووشبوون بهپێی رۆژنامهی ھێڵ %5٠یان نهخۆشی
گورچیله و فشاری خوێن و شهكرهیان ھهیه. بهپێی راپۆرتێكی رۆژنامهی بزنس ئینسایدهر ،سهنتهری باڵوبوونهوهی نهخۆشییهكه شوێنی فرۆشتنی ئهو ئاژهڵ و زیندهوهره دهریاییانهی شاری ۆوھان لهناوهراستی كهرتی ھێبی-یه و لهوێشهوه گوازراوهتهوه. بهپێی راپۆرتهكه ،ئاژهڵهكانی سێڤێس كه لهشێوهی سهگدایه ،مار، چهندهھا ئاژهڵی تر لهرێگهی شهمشهمه كوێرهوه ڤایرۆسهكهسان گواستۆتهوه بۆ مرۆڤ.
چارەسەری کیمیاویی و چارەسەری تیشکی کە بەکاردەھێنرێت بۆ ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەیان ھەیە ،کاریگەریەکی زۆریان ھەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ .لەبەرئەوەی ئەم جۆرە چارەسەرانە کە بەکاردێن کاریگەریان ھەیە لەسەر خانەی شێرپەنجەیی و خانەی ئاساییش بەھەمان شێوە ،بۆیە دەبینین ئەو جۆرە نەخۆشانە الواز و بێهێز دەبن و بەگشتی بەرگری لەشیان دادەبەزێت ،بۆئەوەی قەرەبووی ئەو الوازییە بکرێتەوە ،باشترین ڕێگا خواردنی ھاوسەنگ و تەندروستە. زۆربەیجار بەھۆی چارەسەری کیمیاویە، نەخۆش تووشی کەمخۆراکی ،کەمی ئارەزوو بۆ خۆراک ،تێکچوونی تامی خۆراک ،دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە دەبن .ھەر بۆیە پسپۆڕەکانی بواری خۆراک وابەباشی دادەنێن کە گۆڕان لە ژەمەکانی خواردن و جۆرەکانی خواردنی ئەو نەخۆشانەدا بکرێت ،بەجۆرێک بێت کە زیاتر ئەو ماددە خۆراکیانە بخورێت کە کالۆرییەکی زۆریان تیادایە وەکو: چەرەساتەکان ،پاقلەمەنیەکان ،دانەوێڵە تەواوەکان ،ھەندێک میوەی وەک ئەڤۆکادۆ. ھەروەھا دابەشکردنی ژەمەکان بۆ چەند ژەمێکی بچکۆلەی زیاتر لە پێنج ژەم بۆ کەمکردنەوەی دڵتێکەڵھاتن و ڕشانەوە ،دانانی کات بۆ ژەمەکان زۆر گرنگە بەشێوەیەک کە ژەمێک بخورێت پێش ھەستکردن بە برسێتی . ھەروەھا لە ھەمووی گرنگتر شێوازی پێشکەشکردنی خواردنەکەیە ،کە نابێت بەشێوەی ڕۆتینی بێت و دەبێت بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش بێت بۆ کردنەوەی ئارەزووی نەخۆشەکە بۆ خواردن . ھەندێک خواردن و خواردنەوە ھەیە پێویستە بخورێن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرە الوەکییەکانی چارەسەری کیمیاویی بۆ نموونە: ئاو خواردنەوە بەڕێژەیەکی زۆر بۆ نەھێشتنی قەبزی ،ھەروەھا ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵیان تیادایە وەکو نسک ،میوەی تازە یاخود میوەی وشککراو ،پاقلەمەنی ،سەوزە . بۆ ڕێگری لە سکچوون دەتوانرێت برنج، مۆز ،سێو بخورێت ،بۆ کەمکردنەوەی برینی دەم و وشکبوونەوەی باشترە خۆراکی نەرم کە ئاسان قوتدەدرێت وەک :شۆربا ،ماست و شەربەتە فرێشەکان بەکاربھێنرێت. بۆ کەمکردنەوەی ڕشانەوە ئەو خواردنانە بەکاربھێنرێت ،کە بۆنی تیژیان نیەو بۆنیان خۆشە ،بۆ زیادکردنی ئارەزووی خواردن کە گەورەترین کێشەیە پاش چارەسەری کیمیاوى، باشترە ھەموو دوو کاتژمێر جارێک ئەو خواردنانە بخورێت کە پرۆتینیان زۆرە وەکو گۆشت و مریشک و ماسی ،یاخود ڕێژەیەکی زۆر کالۆریان تیادایە وەکو پەنیر ،شیرینی و کێک ،چەرەسات . یەکێکی تر لە کێشەکان ،دابەزینی خڕۆکە سپییەکانی خوێنە ،بەھۆی چارەسەرەکانەوە، یاخود بەھۆی خودی شێرپەنجەکەوە ،ھەر بۆیە دەبێت گۆشتی سوورو ماسی و مریشک بە تەواوی بکوڵێنرێن و نیوەناچڵ نەبن ،ھەروەھا شۆردنی دەست و پەنجە بە بەردەوامی بۆ دوورکەوتنەوە لە بەکتریا ،ھەروەھا خواردنە ساردەکان بە ساردیی و گەرمەکان بە گەرمی بخورێن . ھەروەھا دوورکەوتنەوە لە خواردنی ھێلکە و ماسی نیوە کواڵو ،خواردنەوەی ئاو بە الیەنی کەمەوە ( )١٠-٨پەرداخ ڕۆژانە ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەو دوورکەوتنەوەش لەو خواردنەوانەی ڕێژەیەکی زۆر کافاینیان تیادایە وەک :چا ،قاوە ،خواردنەوە گازییەکان . چارەسەرە کیمیاوییەکان کۆئەندامی بەرگری مرۆڤ دادەبەزێنن ،بۆیە زۆر گرنگە پاک وخاوێن ڕاگرتنی ئەو شوێنەی نەخۆشەکەی لێیەو ھەروەھا ئەو خواردنانەشی دەیخوات . * پسپۆڕى زانستى خۆراک
د� پ��ەروەردەو ن��وێ��� ن� ن
16
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
زیاتر لە 800هەزار وشەیان كۆكردووەتەوە
11گەنج زمانی كوردی دەكەنە نۆیەم زمانی جیهان
بەڕێز عەباس
فەلسەفە وانەیەك بۆ ڕق لە دانایی! فەلسەفە یەكێكە لە بابەت و كایە گرنگ و بە بایەخەكان، دەتوانین بڵێین بۆ ئەوەی ڕادەی پێشكەوتن و شارستانێتیی هەر میللەتێك بزانین دەبێت سەرنج بدەین و سەیری ئەوەبكەین بزانین تا چەند فەلسەفە تێیاندا باڵوەو گرنگی بە دونیابینی فەیلەسوفەكان دەدەن! كانت فەیلەسوفی ناسراوی فەڕەنسی و باوكی فەلسەفەی مۆدێرن و خاوەنی وتەی “من بیر دەكەمەوە كەواتە من هەم” لە كتێبی “بنەماكانی فەلسەفە” دەنووسێت: “پێویستە مرۆڤ لەو باوەڕەدا بێت تەنها فەلسەفەیە لە نەتەوە دڕندەو بەربەریەكان جیامان دەكاتەوە .پێوەری شارستانییەت و ڕۆشنبیری هەر نەتەوەیەك باڵوبوونەوەی فەلسەفەی دروستە لە ناویاندا .لەبەرئەوە گەورەترین چاكەیەك خودا لەگەڵ نەتەوەیەكدا بیكات ئەوەیە فەیلەسوفی ڕاستەقینەیان پێبدات” ،هەروەها لە شوێنێكی دیكەدا دەڵێت“ :ئەوەی بەبێ فەلسەفە بژی وەك ئەوە وایە چاوی داخستبێت و هەوڵنەدات بیانكاتەوە”. لە قۆناغی یازدەی ئامادەیی لە بەشی وێژەیی وانەیەك دەخوێنرێت بەناوی “سەرەتاكانی فەلسەفە” ،ئەوەی لە بەردەستی ئێمەدایە دواین چاپە واتە چاپی 2019و تا ئێستا سیازدە جار چاپكراوەتەوە ،ئەم وانەیە هیچ پسپۆڕێكی فەلسەفە نایڵێتەوەو ئەوەی دەیڵێتەوە مامۆستای پسپۆڕییەكانی دیكەیە! هەروەها ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە تەنها بەشی وێژەیی دەیخوێنن و بەشی زانستی نایخوێنن وەك ئەوەی بەشە زانستییەكان لە ئەزەلەوە خۆیان خاوەن بیركردنەوەو پرسیاربن و پێویستیان بە فەلسەفە نەبێت! ئەم وانەی فەلسەفەیە هەموو ساڵێك وەك دێوەزمەیەك ڕوو لە خوێندكاران و مامۆستایان دەكات ،هەردووالیان تا بۆیان بكرێت لەبری ئەوە بە عەشقەوە بەرەو پیری بچن بەپێچەوانەوە لێی ڕادەكەن ،فەلسەفە لە دونیای كوردیدا خۆی زۆر خۆشەویست نییە كتێبی “سەرەتاكانی فەلسەفە” وای كردووە فەلسەفە دوو هێندەی تر خۆشەویست نەبێت! كتێبی “سەرەتاكانی فەلسەفە” لێوانلێوە لە هەڵەی زمانەوانی و زانستی بە جۆرێكە بە زەحمەت دێڕێك یان بڕگەیەك دەدۆزیتەوە مانایەكی دروست بدات كە هەم مامۆستا لێی تێبگات و هەمیش خوێندكار! گەر هەڵە زمانەوانی و زانستییەكانی دیاری بكەین بە جۆرێكە دەتوانیت كتێبێكی لەسەر بنووسیت! چەمك و زاراوە فەلسەفییەكان بە جۆرێك وەرگێڕدراون مرۆڤ جارجار قاقا پێدەكەنێت و زۆرجاریش غەم دای دەگرێت ،چونكە هیچ مانایەكیان نییەو پەیوەندی بە فەلسەفەوە نییەو لە هیچ كتێبێكی فەلسەفی ئەو چەمك و زاراوەو مانایانە نادۆزیتەوە. كتێبی “سەرەتاكانی فەلسەفە” لە بنەمادا بە زمانی عەرەبی نووسراوە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس دانراوەو لەو كاتەدا لە خوێندنگاكاندا خوێنراوە ،كتێبەكە بە عەرەبی لەو بڕوایەدانین هەڵەیەكی ئەوتۆی تێدابێت لە شوێنێكدا نەبێت زیاتر هەستی پێدەكرێت كە نەتەوەچێتی و ئایدۆلۆژیا بەسەر زانستدا زاڵە ئەویش ئەوەیە دەیەوێت ڕیشەی فەلسەفە بۆ یەكەمجار لە ڕۆژئاواو یۆنان دابڕێت و بیگەڕێنێتەوە بۆ ڕۆژهەاڵت و لەناویشیاندا عەرەب! بۆیە وادەڵێین چونكە دانەرانی زمانی عەرەبی كە هەشت كەسن شەش كەسیان دكتۆرو پرۆفیسۆرن كە چەند ناوێكیان ناسراون لە دونیای عێراقی و عەرەبی كە پسپۆڕی فەلسەفەن ،گەر ئەم نووسینەی خۆیان بە كوردی پیشان بدەیتەوەو وەریبگێڕیتەوەو بۆ زمانی عەرەبی گەر بەشێكیان مابن لە ژیاندا گومان دەكەم یەكەم كاریان شكات كردنە لە وەزارەتی پەروەردەو فێركردن، چونكە ئەوەی ئەوان فەلسەفەیە بەاڵم وەرگێڕانە كوردییەكە شتێكی دیكەیە! ئەو لیژنەیەی وەریانگێڕاوە بۆ كوردی ناوێكی ناسراوی فەلسەفە نین و دورو نزیك پەیوەندیان بە زانستی فەلسەفەوە نییە ،هەروەها ئەوانەشی پێداچوونەوەی زانستی و زمانەوانییان بۆ كتێبەكە كردووە .لە الپەڕە “”21دا لە بابەتی زانست لە سەدەكانی ناوەڕاستی خۆرئاوا (ئەوروپا) نوسراوە “لەم سەردەمەدا زانست لە هیچ بوارێكدا پێشكەوتنێكی ئەوتۆی بەردەست نەهێنا شایانی باس بێت ،هیچ گۆڕانكارییەكی نوێ لە چەمكی زانستدا نەهاتە ئاراوەو هەروەك ئەرستۆ ئاماژەی پێداوەو كڵێسەش پاڵپشتی كردووە” ،ئێمە واز لەوە دەهێنین ئەو بڕگەیە لەڕووی داڕشتن و زمانەوانییەوە پڕە لە هەڵە ،بەاڵم مەعقولە نەزانیت ئەرستۆ پێش زایین ژیاوە كە هیچ پەیوەندییەكی بە سەدەكانی ناوەڕاستی ئەوروپاوە نییە كە سەدەی پێنج بۆ پازدەی زاینیی دەگرێتەوە تاوەكو ئەرستۆ قسەی لەسەر سەدەكانی ناوەڕاست كردبێت! ئەمە نمونەیەكە وەك دەوترێت لە خەروارێك .پرسیار ئەوەیە ئێمە لە ناو كورددا پسپۆڕی فەلسەفەمان زۆرەو كتێبی زۆرباشیش هەیە بكرێتە پرۆگرام و بخوێنرێت وەزارەتی پەروەردە ئەمە بۆ ناكات؟! وشەی فەلسەفە كە لە بنەمادا یۆنانییەو بە مانای خۆشەویستی دانایی دێت ئەم كتێبە بە پێچەوانەوە فێری ڕق لە داناییت دەكات وا دەكات فێرخواز و مامۆستاش بە ئەندازەیەكی زۆر لێی دووربكەونەوە، لە بری ئەوەی فێری پرسیارو بیركردنەوەت بكات فێرت دەكات پرسیارنەكەیت و بیرنەكەیتەوە!
سەرچین ساڵح ژمارەیەك گەنجی كوردی دانیشتووی هەندەران ،فەرهەنگێكی كوردی زیرەك لە ویكیپیدیا دروستدەكەن ،توانیویانە زمانی كوردی بكەنە نۆیەمی زمانە جیهانییەكانو ئامانجیانە فەرهەنگەكە بگەیەننە ملیۆنێك وشەو پێنجەمین زمانەكانی جیهان. ویكسیۆنەری فەرهەنگی ئازاد لەسەر ویكیپیدیا لەنێو دەیان زمانی جیهاندا جێگەی خۆی دەگرێت ،لە مانگی چواری 2005لەالیەن كۆمەڵێك گەنجی كوردی دەرەوەی واڵتەوە دەست بە دروستكردنو دەوڵەمەندكردنی دەكرێت ،ئێستا ئەو فەرهەنگە خاوەنی زیاتر لە 811هەزار وشەیە ،زمانی كوردی لەو ریزبەندییەدا پێش عەرەبی و فارسی و توركی كەوتووە لە پێشبڕكێدایە لەگەڵ زمانەكانی روسیو ئەڵمانیو فەرەنسی ،پرۆژەكە ئامانجییەتی لە درێژ ماوەدا زمانی كوردی بگەیەننە ریزبەندی یەكەم. حسێن محەمەد گەنجێكی تەمەن 40 ساڵی خەڵكی زاخۆو یەكێك لە دامەزرێنەرانی فەرهەنگەكە بە “زەمەن”ی وت“ :ئامانجمانە زمانی كوردی زیاتر پەرە پێبدەین بیبەینە ریزبەندی پێشەوەی زمانە جیهانییەكان تا ئەو ئاستەی كۆتایی نەبێت ،ئێستا ئامانجمانە بگەینە ملیۆنێك وشە ،زۆر لەپێش فەرهەنگی فارسیو توركیەوەین ،لە كێبڕكێداین لەگەڵ فەرهەنگی روسیو ئەڵمانیو فەرەنسی”.
ئەو گەنجە لە فنلەندا دەژی وتیشی: “لەگەڵ دانانی هەر وشەیەكدا زانیاری زۆر لەسەر وشەكەو دژەكانی دەنووسین ،لەگەڵ ئەوەشدا هاو واتاكانی لە زمانەكانی تر تا لەدەستمان بێت وەریدەگێڕین ،بۆئەمەش كەڵك لە فەرهەنگی زمانە جیهانیەکان وەردەگرین .بۆ ئەوەی شتی بێواتاو بێمانا نەیەتە ناو فەرهەنگەكەوە لەالیەن گروپەكەمانەوە كۆنترۆڵكراوە”. بۆ ویكسیۆنەرەكە سود لە فەرهەنگە
یەکێک لە ئامادەکاران:
ئێستا لە ویکیپیدیا زمانی کوردی لەپێش تورکی و فارسیەوەیە
كوردییەكانی نووسەران و شاعیرانی كورد وەرگیراوەو بناغەی پرۆژەكە بووە ،حسێن محەمەد دەڵێت :حكومەتی هەرێم هاوكارمان نەبوون نە مادی نە مەعنەوی ،ئەوەی هەیە زیاتر لەالیەن تاكەكەسەكانەوە بە فەرهەنگو سەرچاوە هاوكاریمان كراوە. لەو فەرهەنگە 811هەزار وشەییەدا زیاتر كار لەسەر زاری كرمانجی كراوە ،تا ئێستا سۆرانی و هەورامی و زازایی و كەڵهوری وەك پێویست ئیزافە نەكراون. د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد نووسەرو رەخنەگری ئەدەبی بە “زەمەن”ی وت: “هەموو زمانێك لە دنیا بەردەوام لە گۆڕانكارییو پەرەپێداندایە ،هەرچەندە زمان گۆڕانكاری بەسەردابێت چەمكو زاراوەی نوێ دێتە ناویەوەو دەبێتەهۆی دەوڵەمەند بوونی، ئەمەش لەالیەك بە كاریگەری كلتورو ئەدەب لەالیەكی تر كاریگەری تەكنەلۆجیاو شۆڕشی ئەلیكترۆنی ،كە وادەكات زمان رۆژانە لە خۆنوێكردنەوەدا بێتو زمانی كوردیش دەتوانێت سود لەوانە وەربگرێت”. “كۆمەڵگەی بەهۆی ئەوەی پیشەسازیو بەرهەمهێن نیە زیاتر پشت بە الیەنی كلتوریو ئەدەبی دەبەستێت ،ئەدەبو رۆمانەكانو لێكۆڵینەوەكان رۆڵی گەورەیان بینیوە”، نەوزاد ئەحمەد وتیشی“ :زمانی كوردی ئێستا لە ئاستێكدایە هەموو زانستەكان دەتوانن بەناو ئەو زمانەدا بڕۆن ،زمانی كوردی زۆر جیاوازترە لە 50ساڵ پێش ئێستا ئەمەش بەڵگەی بەرەوپێشچوونیو دەوڵەمەند
حکومهت بەرپرسیارە لە پاراستنی خوێندکاران رەهێڵ تەلعەت دزەیى حکومهت له ڕێگای دامودهزگاکانیهوه لهسهریهتی ڕێگای چوون بۆ خوێندنگا بۆ خوێندکارهکان والێبکات که خوێندکار ههست به ئارامی و دڵنیایی بکات ،ئهمهش لهڕێگای داڕشتنی یاسایهک دهکرێت تیایدا شێوازو چۆنیهتی چوون بۆ خوێندنگا دیاری بکات. بهڕێوهبهری خوێندنگا دهبێ زانیاری تهواوی ههبێ لهسهر خوێندکارهکانی خوێندنگاکهى و به کام شێوه دێن بۆ خوێندنگا ،بهپێ ،بهسواری پهیسکل ،به ئۆتۆمبێل یان مۆتۆڕسیکل. ههر یهک لهم شێوازانه ڕێنمایی تایبهت بهخۆی ههیه و دهبێ پهیڕهوی بکهن، خوێندنگاش ئهرکیهتی ڕێنماییهکان بۆ خوێندکاران شیبکاتهوهو فێریان بکات. که خوێندکارێک پاسکیل یان مۆتۆڕسیکل بهکاربهێنێت ،دهبێ فێر بکرێت کاڵوی پاراستنی سهر بهکاربهێنێت ،یان ئهگهر به ئۆتۆمبێل بهێندرێت بۆ خوێندنگا دهبێ قایشی سهالمهتی ببهستێت. سااڵنه بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوجۆ چهندین وانه تهرخان بکرێت بۆ فێرکردنی خوێندکاران بۆ چۆنیهتی بهکارهێنانی شهقامهکان ،ئەوانەی بەپێ دهچن بۆ خوێندنگا چۆن به ڕێگاوه بڕۆن، فێری هێماکانی ڕێگاوبان بکرێن. ئەرکی مامۆستایە ئەگەر خوێندکارێک لە کاتی دەستپێکردنی وانەی یەکەم نەگەیشتبووە پۆلەکەی ،بەڕێوەبەری خوێندنگا ئاگادار
بکاتەوەو پەیوەندی بە ماڵەوەی خوێندکارەکە بکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ شتیکی خراپ
لە ڕێگا بەسەر خوێندکارەکە نەهاتووە. ئەرکی خانەوادەی خوێندکارەکانیشە لە
بوونیەتی”. ئەو نووسەرە روونیكردەوە ،كۆمەڵێك زاراوەو چەمكی جیهانی هەیە پێویست بە كورداندن ناكات چەمكی هاوبەشن لەنێو زمانەكانداو ئاساییە ،كورداندنی ئەو چەمكە جیهانیانە نابێتە هۆی پێشكەوتنی زمان. بۆ گەشەپێدانی زمانی فەرهەنگی كوردی لە هەرێمی كوردستاندا جگە لە وەزارەتی رۆشنبیری ،چەندین ناوەندو دەزگای سەربەخۆ كاریان لەسەر بوژانەوەی فەرهەنگی كوردی كردووە ،بەاڵم بەوتەی سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی كوردستان، قەیرانی دارایی لەماوەی رابردوودا هەموو شتێكی راگرتووە. سەلمە فاتح ،سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری لە پەرلەمانی كوردستان بە “زەمەن”ی وت“ :پشتیوانی هەر كارێكی باش دەكەین زمانو فەرهەنگی كوردی بەرەوپێش بەرێت، لە هەر شوێنێك بۆشایی یاسایی هەبێت بۆ پەرەپێدانی ئەم بوارە هەوڵدەدەین پڕی بكەینەوە ،هەر كارێك لەم كارانە كە ئەم گەنجە كردوویەتی مایەی دڵخۆشیە بۆ میللەتێكی 50ملیۆنی”. وتیشی“ :وەزارەتی رۆشنبیری چەند ناوەندێكی بۆ پەرەپێدانی زمانی كوردی هەیەو بەشێك لە ناوەندەكان لە دەرەوەی وەزارەتنو كاری باشیان كردووە ،بەاڵم بەهۆی قەیرانی داراییەوە هەموو شتێك راگیرا ،كاری گەنجی لەم شێوەیە دەنگدانەوەی زیاتری هەیەو زیاتر جێگە دەگرێت”. کاتی نەچوونی منداڵەکەیان بۆ خوێندنگا، بەیانى زوو پێش ئەوەی کاتى خوێندن دەستپێبکات پەیوەندی بکەن بە خوێندنگا و ئاگاداریان بکەنەوە کە منداڵەکەیان ئەم ڕۆژە بەهەر هۆیەک بێت نایەتە خوێندنگا. که دهڵێین حکومهت بهرپرسیاره له دابینکردنی ڕێگایهکی سهالمهت بۆ خوێندکاران تا بهسهالمهتی و بێ ئهوهی تووشی هیچ گرفتێک ببن بگەن بە خوێندنگاکانیان، مهبهستمان ئهوهیه که حکومهت له ڕێگای وهزارهته جیاجیاکان و دهزگا حکومیەکان کار بۆ ئهم مهبهسته بکهن. هاتوچۆیان هێماکانی شهقامهکان لهسهربێت و شوێنی پهڕینهوهی به ڕوونی لهسهر دیاریکرابێت ،هۆشیاری بدەن بە شوفێران کە لە شوێنی پەڕینەوە بوەستن بۆ ئەوەی هاواڵتی ببپەڕنەوە ،لە کاتی سەرپێچی کردنیان سزا بدرێن ،ئەمەش بە یاسا ڕێکبخرێت. لهڕێگای وهزارهتی ناوخۆ کار بکرێت که خوێندکارهکان ڕووبهڕووی هیچ مهترسیهک یان دهستدرێژی یان کاری تیرۆریستی نهبنهوه. له دهزگاکانی ڕاگهیاند بهرنامهی تایبهت ههبێ لهسهر چۆنیهتی بهکار هێنانی شهقامو ڕێنمایکردنی دایک و باوکان بکرێت ،له گرنگیدان به بهکارهێنانی ئهم پێداویستیانهی که مندااڵکانیان دهپارێزێت له کاتی بهکارهێنانی پایسکل یان مۆتۆڕسیکل یان ئۆتۆمبێلدا. ئەم خوێندکارانەی ماڵیان دوورە ،گرنگەو ئەرکی حکومەتە کە ئامرازی گواستنەوەیان بۆ دابین بکات ،بە خۆڕایی و بەبێ بەرامبەر. منداڵ پێش ئەوەی هی دایک و باوکی بێت ،دەبێ حکومەت بە هی خۆیانی بزانێت. پەروەردەو فێرکردنێکی باشیان بۆ دابین بکاتو ئەرکی سەالمەتی و تەندروستیان لە ئەستۆ بگرێت ،بۆ ئەوەی نەوەیەکی خاوەن مەعریفەتو تەندروستیەکی دەروونیو جەستەی باش و باوەڕ بەخۆو پڕ لە هۆشیاری پێشکەش بە کۆمەڵگای داهاتوو بکات و بە ئەرکی خۆی هەڵستێت بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو.
ت�سە ن�سدرو�س ت�ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
15
النەیەکى گەرم و تاڵ
٣٩منداڵ لە خانەى نەوجەوانانى هەولێر دەژین و منداڵ هەیە گەیشتووەتە زانکۆ
دەروون نیگا
گۆشەیەكی دەروونیی ،پەروەردەیی ،كۆمەاڵیەتییە د .سەمەد ئەحمەد* هەفتانە دەینووسێت
زەمەن -هێدی ساڵح لە شاری هەولێر ٤١ساڵە خانەی نەوجەوانان کراوەتەوە ،سەرەڕای قۆناغە سەخت و دژوارەکان بۆ ماوەی رۆژێکیش دانەخراوە ،ئێستا ٣٩کوڕو کچ ژیانى منداڵى و نەوجەوانیان لە خانەکە بەسەر دەبەن. خانەی نەوجەوانانی کچان و کوڕان و چاودێریی کۆمەاڵیەتی لە ساڵی ١٩٧٩لە بەغدا کراوەتەوە، هەمان ساڵ لە هەولێریش خانەی نەوجەوانانی کوڕان کراوەتەوە ،دواتر لە ساڵی ١٩٨٢خانەی نەوجەوانانی کچان و خانەی بەسااڵچوانیش کراونەتەوە. خانەی نەوجەوانان سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەاڵیەتییە ،راستەوخۆ لەالیەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتییەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لە ٤١ساڵی رابردوودا بەهۆی چەندین گرفتی جۆراوجۆری کۆمەاڵیەتی و ئابووری ،سااڵنە ژمارەیەک منداڵ نێردراونەتە ئەم خانەیە ،زۆرترین ژمارەش لە سااڵنی ١٩٩٧و ١٩٩٨دا بووە، بەجۆرێک تەنها خانەی نەوجەوانانی هەولێر سەرپەرشتی زۆرتر لە ٣٠٠منداڵی کردووە ،زۆری ژمارەکەش راستەوخۆ پەیوەندیدار بووە بە شەڕی ناوخۆ ،ئاوارەبوون ،هەتیوبوون و خراپی بارودۆخی ئابووری. ژمارەکە بەراورد بە ئێستا زۆر دابەزیوەو ئێستا تەنیا ٣٩منداڵ ٢٦ ،کوڕو ١٣کچ لە خانەکە سەرپەرشتی دەکرێن. بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەاڵیەتی ،جگە لە سەرپەرشتیکردن و بایەخدان بە پەروەردەکردنیان، چەند ئەرکێکی تریشی لەئەستۆگرتووە ،زەیتۆ تۆفیق ،بەڕێوەبەری خانەی چاودێریی کۆمەاڵیەتیی هەولێر ،بە “زەمەن”ی وت“ :ئێمە سەرپەرشتی مندااڵن دەکەین و پەروەردەیان دەکەین ،دەیاننێرینە قوتابخانە گشتییەکان و لەگەڵ مندااڵنی ئاسایی لە یەک پۆلدا دەخوێنن ،بەشێکیان گەیشتوونەتە زانکۆو پەیمانگاکان”. مەرجی خوێندن مەرجی سەرەکییە بۆ مانەوە لە خانە ،لەپاڵ ئەمەشدا سااڵنە چەندین خولی وەرزشی و هونەرییان بۆ دەکرێتەوە ،لە رێی مامۆستاو توێژەرانی کۆمەاڵیەتی بەردەوام لە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیرییان دەدرێت. زەیتۆ تۆفیق ،وتى“ :بەجۆرێک هەوڵدەدەین ژینگەیەکی خێزانی بۆ منداڵ بڕەخسێنین ،یان بە هەر شێوەیەک بێت منداڵ بگەڕێنینەوە ناو خێزانەکەی خۆی ،چونکە گەرمترین باوەش بۆ منداڵ خێزانەکەیەتی”.
ئادلەر و سایكۆلۆژیای تاكەكەس
زەیتۆ تۆفیق ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر ،زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠هەزار کەسە ،زەیتۆ تۆفیق بوونى خانەیەک بۆ ئەو رێژە زۆرەى دانیشتوان بە گرنگ دەزانێت “هەبوونی خانەی نەجەوانان بە یەکێک لە پێداویستیە گرنگەکانی کۆمەڵگە دادەنرێت ،گرنگە خانەیەکی وا هەبێت تاوەکو منداڵ زەرەرمەند نەبێت و خوێندنی لەدەست نەچێت ،چونکە منداڵ سەرمایەیەکی نیشتیمانییە”. منداڵ بە دوو شێواز دەخرێتە خانەی نەوجەوانان ،شێوازی یەکەمیان خێزان خۆی دەچێت و پێیان رادەگەیەنێت ،کە لە توانایدا نییە منداڵەکەیان بەخێو بکەن ،ئەم حاڵەتەیان زۆرتر ئەو مندااڵنە دەگرێتەوە کە منداڵ باوکی یان دایک ،یاخود هەردووکیان کۆچی دوایی دەکەن، دوای ئەوەی خزمەکانیان دڵنیادەبنەوە ناتوانن بەرپرسیارێتی بەخێوکردنیان هەڵبگرن ،دەیانبەنە خانەی نێوجەوانان ،لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەاڵیەتیش بەدواداچوون دەکەن ،ئەگەر دڵنیابوون منداڵەکە شوێنی حەوانەوەی نییەو ناتوانێت لە خوێندن بەردەوام بێت ،وەریدەگرن. شێوازی دووەم لە رێی دادگاوەیە ،منداڵێک گرفتی هەیەو دایک یان باوکی کەسی خراپن ،یان بە هەر جۆرێک دادوەر بگاتە ئەو باوەڕەی نابێت و ناگونجێت منداڵەکە الی خێزانەکەی بمێنێتەوە، رەوانەی خانەی نێوجەوانان دەکرێت. زەیتۆ تۆفیق زیاتر وتی“ :ئەو خێزانانەی منداڵەکانیان لێرەن ،بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە چارەسەرکردنی گرفتە کۆمەاڵیەتییەکانیان،
پەروەردەکردنی منداڵەکانیان لەبیرکردووە ،بۆیە بەداخەوە ئەو مندااڵنەی لێرەن هەم لەڕووی پەروەردەکردن و خستنەبەر خوێندنیان و هەمیش لەڕووی چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ دەوروبەر قورسترە لە مندااڵنی ئاسایی ،بۆیە جاری وا هەیە سەرکەوتوو نابین لە پێگەیاندنی هەندێک منداڵ لە خانەکەماندا ،ئەمەشیان راستەوخۆ پەیوەندی بە فشاری کۆمەاڵیەتی و دواکەوتنیان لە قۆناغەکانی ژیانیاندا هەیە”. بەپێی یاساکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتی ،خانەی نەوجەوانان دەتوانێت ئەو مندااڵنەی تەمەنیان لە پێنج ساڵەوە بۆ ١٨ساڵە بگرێتەخۆ ،بەاڵم ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی کۆمەاڵیەتی دڵنیابوو لەوەی ئەو منداڵە دەتوانێت لە خوێندن بەردەوامبێت و بچێتە زانکۆ یان پەیمانگا ،الی خۆیان دەیانهێڵنەوە ئەوانەیش کە ئاستی هزریان الوازەو ناتوانن لە خوێندن بەردەوامبن ،هەوڵدەدەن لەسەر کارێکی پیشەیی راهێنانیان پێبکەن و دواتر کاریان بۆ دەدۆزنەوە. ئەگەرچی لە چەند ساڵی رابردوودا قەیرانی دارایی و سیستمی پاشەکەوتی مووچە هەبوو، بەهۆشیەوە رێژی جیابوونەوە زیادی کرد ،بەاڵم ئەمە نەبووەتە هۆی ئەوەی ژمارەی مندااڵنی خانەکە زیاد بکات و چارەسەر بۆ حاڵەتە نەخوازراوەکان هەبووە. زەیتۆ تۆفیق ،لەبارەی پەیوەندیی نێوان زیادبوونی رێژەی تەاڵق و ناردنی مندااڵن بۆ خانەی نەوجەوانان وتی“ :ئەوەی جێگای دڵخۆشییە
ئاستی رۆشنبیری خێزان بەرزە ،راستە قەیرانی دارایی لە چەند ساڵی رابردوودا لە کوردستان سەریهەڵداو چەندین خێزانیش بەهۆی خراپی باری دارایی لە یەکتر جیابوونەوە ،بەاڵم نەگەیشت بەو ئاستەی دایک یان باوک نەتوانێت منداڵەکەی خۆی بەخێو بکات و بینێرێتە ئێرە”. مندااڵن لەنێو خانەی نەوجەواناندا چەندین گرفتیان هەیە ،گەورەترین گرفتیشیان بێنازییەو دوور لە خێزانەکانیان لەگەڵ کەسانی بیانیدا دەژین. زەیتۆ تۆفیق باسی ئەم گرفتە دەکات و دەڵێت: “منداڵەکانی ئێرە سەرجەم پێداویستییەکانیان پڕکراونەتەوە ،بەردەوام لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان داین و گرنگییان پێدەدەین ،بەاڵم لێرە هەست بە ئاسوودەیی ناکەن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە الی خێزانەکانیان ،تاکە گرفتیان خێزانەکانیانە ،دەیانەوێت لەگەڵ ئەواندا بژین، بەاڵم خێزانەکانیان یان پەرتەوازە بوون ،یانیش ناتوانن بەخێویان بکەن ،خزمەکانی تریشیان بەخێویان ناکەن ،ئەمەش گەورەترین گرفتە کە تاوەکو ئێستا نەمانتوانیوە چارەسەری بکەین”. باسی گرفتێکی دیکەشی کردو وتی“ :گرفتێکی تریان نەگونجانیانە لەگەڵ یەکتر ،چونکە بەشێکیان باری دەروونیان ناڕێکەو بەشێکیشیان راهاتوون، واتا گونجاو نییە تێکەڵکردنیان ،ئەوانەی باری دەروونیان ناڕێکە ،بەردەوام پەالماری مندااڵنی تر دەدەن ،هەمیشە مندااڵنی ئاسایی بوونەتە قوربانی مندااڵنی دەروون ناڕێک”.
سۆلین لە زیندان ئەشكەنجە دراوە
دوانەیەكی خانەقینی لە بەغدا داوای نیشتیمان دەكەن زەمەن -کەرکوک ناو سۆلین خالید (١٩ساڵ) ئەو كچە خانەقینییەی لە ٢٥ی تشرینی یەكەمەوە لەگەڵ براكەی خانەقینیان بەرەو گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا جێهێشت ،هێشتا ئامادە نییە بگەڕێتەوە، هەرچەندە هەردووكیان خرانە كونجی زیندانەوەو ئەشكەنجە دران. لەوكاتەی خۆپیشاندانەكان لە بەغدا سەریهەڵدا ،سۆلین و وەلیدی برای كە دوانەن، خۆیان گەیاندە بەغدا و هاوشانی سەدان هەزار خۆپیشاندەر دروشمی “نیشتیمانمان دەوێت”یان بەرزكردەوە .بێ گوێدانە بەربەستە ئەمنیی و مەترسییەكان. سۆلین زیاتر وەكو چاالكوانێك بەشداریی كردووە و هاوكاریی خۆپیشاندەرە بریندارەكانی دەكرد بە پێشكەشكردنی فریاگوزاریی سەرەتایی، بەاڵم وەلید وەكو خۆپیشاندەر بەشداریكرد. بەاڵم ئامانجی هەردووكیان ،وەك فریال محەمەدی دایكیان دەڵێت “لەپێناو كۆتاییهێنان بووە بە ناعەدالەتی ،گەندەڵیی و باشتركردنی بژێوی خەڵكی عیراق”. لە ٢١ی كانونی دووەم ،سۆلین لەسەر پردی محەمەد قاسم لەبەغدا دەستگیركرا ،لەوكاتەی دەیویست هاوكاریی خۆپیشاندەران بكات، براكەشی پێشتر دەستگیركرابوو. فریال محەمەد ،بە (كەركوك ناو)ی وت “كچەكەم دوای چەند كاتژمێرێك ئازادكرا ،بەاڵم مۆبایلەكەیان لێسەندبوو ،بۆیە ئەو رۆژە نەیتوانی ئێمە ئاگاداربكاتەوە”. بۆیە فریال بەرەو بەغدا بەڕێكەوت ،تا سۆراغی كچ وكوڕەكەی بزانێت. “كچەكەم لە زیندان ئەشكەنجە درابوو و ئازاری پێگەیشتبوو” ،لەبارەی كوڕەكەشییەوە وتی “ئێستا ئەو نزیکەى مانگێکە لەزیندانە لە
سۆلین خالید (19ساڵ) لەكاتی دەستگیركردنی لە ناو خۆپیشاندەران و لەسەر پردی محەمەد قاسم لەبەغدا فڕۆكەخانەی موسەننا و بۆ ئازادكردنی چاوەڕێی دادگاییكردن دەكات”. فریال زیاتر وتی “منداڵەكانم بەشێوەیەكی ئاشتییانە بەشدارییانكردووە لە خۆپیشاندانەكان، لەپێناو نیشتیمانێك كە جێگای هەمووانی تێدا ببێتەوە و كۆتایی بەگەندەڵیی و نادادپەروەری بهێنرێت”. هەروەها وتی “كوڕەكەم لەزیندان ئەشكەنجەدراوە و بەهۆیەوە قۆڵێكی لەجێ چووە ...دەیان گەنجی وەكو كوڕەكەی من خزێنراونەتە ناو زیندانەكەوە و كە دەیانبینی ئازار دەكێشێت ،خۆ ئەوان رۆڵەی ئەم واڵتەن لەپێناو چی لە زیندان بن”. خۆپیشاندانەكان كە لەسەرەتای تشرینی
یەكەمی ساڵی رابردوەوە دەستیپێكردووە ،لە داواكردن بۆ مافە سەرەتاییەكانەوە بۆ گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی گۆڕدرا ،هەر لەژێر فشاری ئەواندا عادل عەبدولمەهدی ،سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستیلەكاركێشایەوە. بەپێی ئامارێكی كۆمسیۆنی بااڵی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ،كە دراوە بە (كەركوك ناو)، ٥٣٦خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون، كە ١٧یان لە هێزە ئەمنییەكانن ،النیكەم ٢٣ هەزار خۆپیشاندەریش برینداربون. ئەو ئامارانە ترسێكی گەورەیە بۆ فریال محەمەد و هەموو ئەوانەی رۆڵەكانیان لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكانن لە بەغداو شارەكانی تر. هەر بەپێی ئامارەكە ٧٢ ،كەس رفێنراون و
تەنیا ٢٢كەس لەو رفێنراوانە ئازادكراون. بەسمە محەمەد ،ئەندامی كۆمسیۆنی بااڵی مافەكانی مرۆڤی عیراق بە (كەركوك ناو)ی وت “بەدواداچونمان بۆ دۆسییەی وەلید كردووە، ئەو لە زیندانی فڕۆكەخانەی موسەننایە و بۆ ئازادكردنی چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەكات”. فریال داوایكرد دەسەاڵتدارانی عیراق، كوڕەكەی ئەو و دەستگیركراوانی تر ئازادبكەن. هەرچی سۆلینە ،لەگەڵئەوەی روبەڕوی ئەشكەنجە بۆتەوە ،لەدواین پەیوەندی تەلەفۆنیدا بە دایكی وتووە “ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ خانەقین، خۆپیشاندەران بە بەردەوامی پێویستیان بە فریاگوزاریی خێرا هەیە ،تا خۆپیشاندان بمێنێت من لە بەغدا دەمێنمەوە”.
ئەلفرێد ئادلەر ،زانایەكی دەروونناسییە ،ساڵی ( )١٨٧٠لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا لەدایك بووە، ساڵی ( ،)١٩٣٧كۆچی دوایی كردووە. قۆناغی منداڵی بەشێوەیەكی نائاسایی بەسەربرد، چونكە جگە لەوەی كە لەڕووی جەستەییەوە ،هەمیشە منداڵكی دەردەدارو لەڕو الواز بوو ،بەم هۆیەوە لەالیەن هاوڕێ و هاوتەمەنەكانییەوە گاڵتەی پێدەكراو تانەی لێدەدرا ،هەروەها پەروەردەكارانیشی باوك و دایك و مامۆستاكانی هەمیشە سەرزەنشتیان دەركردو بە كەسێكی تەمەڵ و دۆڕاو شكستخواردوو دەیاندایە قەڵەم. تەنانەت یەكێك لە مامۆستاكانی لە نامەیەكدا بۆ باوكی ئادلەر دەنووسێت :كوڕەكەت لە خوێندندا زۆر تەمبەڵە، بەتایبەتی لەوانەی بیركاریدا ،بۆیە پێشنیار دەكەم كە لەقوتابخانە دەریبهێنەو بیكە بە پینەدۆز ،رەنگە لەو كارەدا سەركەوتووبێت! بەاڵم سەرئەنجام ئادلەر نەبوو بە پینەدۆز و بوو بە زانایەكی بەناوبانگ لە بواری سایكۆلۆژیدا. بەكورتی بڵێین :لە قۆناغی منداڵیدا ،ژینگەی كۆمەاڵیەتی بۆ ئادلەر دۆزەخێكی درێژخایەن بوو ،تا دواجار هەر ئەو ژینگە كۆمەاڵیەتییە هەراسانكەرەو ئەو مامەڵە ناپەروەردەییەی خێزانەكەی بوو بە هەوێنی بیرو بۆچوونەكانی و رێبازێكی سایكۆلۆژی تایبەت بە خۆی دامەزراندو ناوی لێنا سایكۆلۆژی تاكەكەس. ئادلەر لە تێزە سایكۆلۆژی و فكرییەكانی خۆیدا ،لە هەر شتێك زیاتر چەختی لەسەر گرێی خۆبەكەمزانی لەالی مرۆڤ كردووەتەوە ،لەو بڕوایەدایە كە ئەم گرێیە بەشێوەیەكی رێژەیی لەالی هەموو كەسێك هەیە ،بەاڵم هیچ پەیوەندییەكی بە بۆماوەو پێكهاتەی كرۆمۆسۆمی مرۆڤەوە نییە ،وەك هەندێ زانای تر ،پێیانوابوو كە بوونی ئەم گرێیە پەیوەستە بە فاكتەری بایۆلۆجییە .بەپێچەوانەی ئەمانەوە ،ئادلەر ئەوە دەخاتەڕوو كە ئەگەرچی ئەم گرێیە بۆ سەردەمی شیرەخۆرەیی دەگەڕێتەوە ،كە لەم قۆناغەدا منداڵ بەشێوەیەكی رەها پشت بە گەورەكان دەبەستێت، بەاڵم لەگەڵ ئەمەدا ،گرێی خۆبەكەمزانی پاڵنەرێكی بەهێزە بۆ مانەوەی مرۆڤ ،سەرچاوەیەكیشە بۆ هەوڵ و تێكۆشان ،چونكە ئادلەر پێیوایە كە هەموو پێشكەوتن و گەشەكردنێكی تاكەكەسی ،بەرئەنجامی هەوڵەكانییەتی بۆ قەرەبوكردنەوە و بەدەستهێنانەوەی ئەو كەموكورتییانەی كە لەرابردودا مرۆڤ هەیبووە ،ئیتر ئەو كەموكورتییانە راستیبن ،یان وەهمی. ئادلەر كاتێك بەم نیگایە لەگرێی خۆبەكەمزانی دەڕوانێت ،بەگومانەوە پرسیارێكی گرنگ دەكات و دەڵێت :ئایا هەموو كەسێك لەتوانایدا هەیە كە گرێی خۆبەكەمزانی وەك پاڵنەر بەكاربهێنێت بۆ سەركەوتن و بەدەستهێنانی سەركەوتنی زیاتر و بااڵبوون لەژیاندا؟ هەر خۆی وەاڵم دەداتەوە :بێگومان نەخێر .كەواتا گرێی خۆبەكەمزانی دەشێ مرۆڤ بە دوو ئاراستەی جیاواز و دژبەیەكدا ببات ..یان مرۆڤ دەكاتە كەسێكی داهێنەر و چاكەكار و خزمەتگوزار ..ئەمە ئەو كاتانەیە كە تاكەكەس بتوانێت خۆبەكەمزانی رابردووی وەك پاڵنەرێكی باش بۆ ئێستای بەكار بهێنێت ..یان دەیكاتە كەسێكی شەڕەنگێز و رقاوی و دەمارگیر ..ئەمە ئەو كاتانەیە كە تاكەكەس تۆڵەی رابردووی دۆڕاو و پڕ شكستی خۆی لەكەسانی تر دەكاتەوە.. لێرەدا پرسیارێكی تر رەوایە بكرێت :چی بكرێت باشە بۆئەوەی مرۆڤ بتوانێت گرێی خۆبەكەمزانی وەك پاڵنەرێك بۆ سەركەوتن و بااڵبوون و بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بەكار بهێنێت؟ وەاڵم ئەوەیە كە مرۆڤ پێویستی بە ژینگەیەكی كۆمەاڵیەتی گونجاو هەیە كە تیایدا بژی ،مەبەست لە ژینگەی گونجاویش ،مامەڵەی دروستی گەورەكانە لەگەڵ یەكتری بەگشتی و لەگەڵ منداڵدا بەتایبەتی ،چونكە ئادلەر لەوبڕوایەدایە كە گرێی خۆبەكەمزانی لەژینگەی كۆمەاڵیەتییەوە دروست دەبێت و هەڵێنجراوی شێوە و شێوازی پەروەردەی گەورەكانە لەگەڵ منداڵدا ،بۆیە بەچاككردنی ژینگەی كۆمەاڵیەتی و مامەڵەی دروستی گەورەكان لەگەڵ منداڵدا ،ئەم گرێ دەروونییەش كەم دەبێتەوە. لەپەراوێزی ئەم چەند دێڕەدا پێویستە چەمكی تێكۆشان لەپێناو سەركەوتن و بااڵبوون لەالی ئادلەر زیاتر روون بكەینەوە ،چونكە مەبەستی ئادلەر لەم دوو چەمكە ئەوە نییە كە مرۆڤ لەسەر حیسابی ئەوانی تر ،حەزی خۆسەپاندن و زیادكردنی ماڵ و دارایی ال دروست بێت، رێك بە پێچەوانەی ئەمەوە ،مەبەست لەمە ،پێگەیشتن و كامڵبوونی زیاتری مرۆڤە لەڕوی ئەخالقی و ویژدانییەوە. چەمكی بااڵبوون (تفوق)ی مرۆڤ لەالی ئادلەر بریتییە لە هەڵكشانی مرۆڤ لە نزمەوە بۆ بەرز ،لە خراپەوە بۆ باش ،لە نەزانییەوە بۆ زانین و ..هتد. * پسپۆر لە بواری پەروەردە و دەروونناسی
�� ڵ���ە ڵ��گە
14 یادەوەریی پزیشکێک
د .هەڤین کەمال هەفتانە دەینووسێت
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
فەیسبوک ژیانى بیرکۆڵەکانى زاخۆى سەختتر کردووە بیرکۆڵ و کەمئەندامان لەالیەن بەشێک لە بەشدارانى تۆڕە کۆمەاڵیەتیەکانەوە سوکایەتیان پێدەکرێت میهڤان مەجید
گوڵفرۆش عادەتی گرتبوو بە هاتوچۆی ئەو شەقامە ،هەموو شەوێک کە لە کلینیک تەواو دەبوو بەو شەقامەدا دەڕۆشتەوە ماڵ ،چونکە نەیدەتوانی شەوێک بڕوات ئەو مناڵە گوڵفرۆشە نەبینێت . هەرچەندە ڕێگاکە دوورتری دەخستەوە لە ماڵ، بەاڵم حەزی بینینی ئەو منداڵە گوڵفرۆشە زۆر زیاتر بوو لەوەی بیر لە دووری ڕێگاکە بکاتەوە. ئەحمەد منداڵێکی قژو چاو کاڵ ،تەمەنی لە دەوروبەری ۱۰ساڵێک دەبوو ،لەبەردەم ترافیکەکەدا دادەنیشت ،چەپکێ گوڵی سوور بە دەستێکی و کتێبی قوتابخانەکەشی بە دەستەکەی تری هەڵدەگرت ،ماوەی دوو مانگ بوو هێندە یەکتریان بینی بوو لەبەردەم ئەو ترافیکەدا ،بوو بوون بە دوو هاوڕێی زۆر نزیک لەیەک. شەوان کە بەماندوویی دەگەڕایەوە لەبەردەم گڵۆپە سوورەکانی ترافیکالیتەکەدا کەمێک دەمەتەقێیان دەکرد وەک دوو هاوڕێ ،ئەوەی کۆیدەکردنەوە ماندوویەتی و شەو و چاوەڕوانی گۆڕانی ڕەنگی گڵۆپەکان بوو ،ئەم حەزی دەکرد سوور بگۆڕێت بۆ سەوز بۆ ئەوەی زووتر بگاتەوە ماڵێ ،ئەویش حەزی دەکرد گڵۆپەکە هەر سوور بێت تا زۆرترین گوڵ بفرۆشێت. ئەحمەد منداڵێکی بێ دایک بوو ،باوەژنی هەبوو لەگەڵ باوکێکی پیر کە باغەو پالستیکی کۆدەکردەوەو دەیفرۆشت ،باوکی نەیدەتوانی بژێوی ژیانی خێزانەکەی بە تەواوی دابین بکات، بۆیە ناچار ئەحمەدیان خستبووە بەر کاری شت فرۆشتن ،لەپێشدا کلینێکسی دەفرۆشت ،بەاڵم دوای گوڵفرۆشتنی پێخۆشتربوو ،بەو منداڵیەی خۆیەوە هەستیدەکرد گوڵفرۆشتن شتێکی جیاوازە، “کاتێک تۆ گوڵێک دەدەیت بە یەکێک ،چنگێک خۆشەویستیشی پێدەبەخشیت لەگەڵی ،بەخشینی گوڵ دایم جوانی خۆیی هەیە با بە پارەش بێت”، هەمیشە وا بیری دەکردەوە. هەموو ڕۆژێک دوای قوتابخانە نەدەچووە ماڵ، یەکسەر بە جانتاکەی شانیەوە دەچوو بۆ دوکانی گوڵفرۆشەکان و چەپکێک گوڵی دەکڕی و بەرەو الی ترافیکالیتەکە دەهات ،ئەو ترافیکالیتە ماڵی دووەمی ئەو بوو ،کاتێک گڵۆپەکانی دەبوو بە سوور ئەو دەستیدەکرد بە گەڕان بەناو ئوتۆمبێلە وەستاوەکان و دەستیدەکرد بە گوڵفرۆشتن ،کە دەبوو بە سەوز لەسەر شۆستەی شەقامەکە دادەنیشت و کتێبەکانی دەردەهێناو دەستیدەکرد بە خوێندن. ئەحمەد پاڵەوانێکی بچووک بوو بۆ ژیانێکی باشتر هەوڵی دەدا ،منداڵێکی جیاواز بوو ،منداڵێک بوو هەر زوو زبری ژیان کردبووی بە پیاوێکی کامڵ کە بەرپرسیارێتی خێزانێکی هەڵگرتبوو. ئەو شەوە لەهەموو شەوەکانی تر درەنگتر تەواو بوو لە کلینیک ،زۆر ماندوو بوو ،بەاڵم ئەوە وایلێنەکرد ڕای خۆی بگۆڕێت و نەچێت بۆ بەردەم ترافیکەکە ،بینینی ئەو منداڵە بوو بوو بە پیشەیەکی ڕۆژانەی نەیدەتوانی دەستبەرداری بێت . گەیشتە بەردەم ترافیکەکەو ئەحمەدی بینی، بەناو ئۆتۆمبێلەکاندا دەگەڕا ،کاڵوێکی ڕەش لەسەریاو لووتی سوور هەڵگەڕابوو و پەنجەکانی شین هەڵگەڕابوون لەسەرما ،هەر کە گەیشتە ئەم خەندەیەکی کردو وتی :دکتۆر چۆنی؟ +تۆ چۆنی ،ئەوا بەم درەنگانەو بەم سەرمایە بۆ ناچیتەوە ماڵ؟ وەاڵ دەمەوێت تۆزێک گوڵبفرۆشم ،ئەمڕۆ هیچمنەفرۆشتووە . +ئاخر ساردە ،نەخۆش دەکەویت . نا نا نەخۆش ناکەوم ،ئاخر من دڵم سوورەبەرگەی هەموو شت دەگرم ! بەپێکەنینەوە پێی وت :جا توخوا ئەوە کەی قسەیە ،خۆ هەموو عالەمەکە دڵی سوورە ،ئەسڵەن دڵ خۆی ڕەنگی سوورە . نا ،نەخێر دکتۆر وانیە ،خەڵک هەیە دڵیسپییە ،خەڵک هەیە دڵی پەمەییە ،هەیە دڵی پەڵە پەڵەی ڕەشی تیایە ،هەشە هەموو دڵی ڕەشە، دڵەکان جیاوازن بەپێی کەسەکان و ڕەفتارەکان دڵەکانیش دەگۆڕێن. ویستی وەاڵمێکی بداتەوە ،ترافیکەکە لەو کاتەدا بوو بە سەوز ،ناچار بەدەستی ماڵئاوایی کرد لە ئەحمەدو ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕی ،لە ڕێگا بیری لە قسەکانی ئەحمەد دەکردەوەو لەدڵی خۆیدا وتی: “ئای ،ئەگەر مرۆڤە دڵڕەشەکان نەئەبوون ،تۆیەکی منداڵ ناچار نەئەبوویت بەم شەوە دڕەنگەو بەم سەرمایە گوڵبفرۆشیت”.
خەمى سەگڤان محەمەد باوکى منداڵێکی بیرکۆڵ و منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بووەتە دوو خەم، یەکەمیان دابینکردنى بژێوییانەو دووەمیشیان ئاگادارى و پاراستنى منداڵەکانیەتى بۆ ئەوەى نەبنە نێچیرى تۆڕەکۆمەاڵتیەکان. سەگڤان محەمەد ،کرێکارى دەکاتو ناشتوانێت رێگرى لە چوونە دەرەوەى منداڵەکانى بکات“ ،ئەو کاتەی دەچنە دەرەوەش بەشێکی خەڵکی جادەو ئەوانەی لە تۆڕەکۆمەاڵیەتیەکان ئیش دەکەن ،رەسمیان دەگرن و بە ڤیدیۆوە قسەیان پێدەکەن بەو جۆرە سوکایەتیان پێدەکەن”. ئەم هاواڵتیەى دانیشتووى شارى زاخۆ ،دڵگرانە بە دووبارەبوونەوەى “سوکایەتى بە منداڵەکانى” و تائێستا لەالى پۆلیس دووجار سکااڵى لەسەر خاوەن پەیجەکان تومارکردووە“ ،بەاڵم نازانرێت خاوەن پەیجەکان کێن بۆیە حاڵەتەکان دووبارە دەبنەوە”. حاڵى سەگڤان و منداڵەکانى، گوزەرانى تاڵى زۆربەى مندااڵنى بیرکۆڵ و خاوەن پێداویستى تایبەتە لە زاخۆ ،گیرۆدەى دەستى کۆمەڵێک خەڵک بوون کە بۆ کەیف و سەرگەرمکردن ڤیدیۆییان دەگرن و لە تۆڕەکۆمەاڵیەتیەکان باڵویدەکەنەوە. هەڵکشانى گاڵتەکردن بە بیرکۆڵو خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ئارامى لە قادری ( ٢4ساڵ) خاوەن پێداویستیەکى تایبەت تێکداوە، ئێستا بەزەحمەت دەتوانێت بچێتە بازاڕ یان شوێنێکى گشتى“ ،مۆبایلێک دەردەکەن و دەستدەکەن بە
تەسویرکردنمان و بە زۆر قسەمان پێدەکەن”. قادر تواناى قسەکردنى هەیە نیگەرانە لەو کەسانەى سوکایەتى گەنجان بەتایبەت پێدەکەن “وێنەو ڤیدیۆمان دەگرن و لە تۆڕەکۆمەاڵیەتیەکان باڵویدەکەنەوە ئەمەش بۆ خۆمان و کەسوکارمان خۆش نیە”. بیركۆڵی ،پوكانەوەو لەناوچوونی خانەكانی مێشکە ،ئێستا ئەم نەخۆشیە لە جیهاندا زیادیكردووە چونكە رێژەی كەسە بەتەمەنەكان ڕووی لە زیادیكردووەو ئەم
نەخۆشیەش زیاتر رووبەڕووی ئەوان دەبێتەوە. لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتی زاخۆ ،نزیکەی ٧٥٢کەسی بیرکۆڵ هەن ،لەوانەش 6٣٨تۆمارکراون و 114چاوەڕێی تۆمارکردنن و مانگانە موچەی 1٥٠هەزار وەردەگرن ،هاوکات بە سەدان کەسی خاوەن پێداویستی تایبەتیش لە سنوورەکەدا هەن . شێرزاد هروری ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کومەاڵیەتی زاخۆ ،بۆ “زەمەن” وتى“ :پشتگیری ئەم بیرکۆڵ و خاوەن پێداویستی
تایبەت ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستییە ،تەنیا ئەرکی ئێمە، دابینکردنی موچەیە بۆیان”. بۆ رێگرى لەوەى رووبەڕووى سوکایەتى و گاڵتەپێکردن نەبنەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کومەاڵیەتی زاخۆ ،سەرقاڵی دروستکردنی شوێنێکی تایبەتە بۆ بیرکۆڵو خاوەن پێداویستی تایبەتەکان. لە شارى دهۆک پەیمانگایەکی تایبەت بۆ ئەو بیرکۆاڵنە کراوەتەوە ،کە تواناى خوێندن و نووسین و گوێگرتنیان هەیە . نەخۆشی بیرکۆڵى دەبێتە هۆی لەدەستدانی (زاكیرە) واتە بیركردنەوە،
بەهۆیەوە مرۆڤ شتە تازەكانی بیرنامێنێت واتا نەخۆش تەنها شتە كۆنەكانی بیردەمێنێت ،هەروەها ئەگەر پلەی نەخۆشیەكە زیاد بكات دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆش كەسوكاری نەناسێتەوە، هاوكات ئاراستەی رۆشتنی لەدەستدەدات و هەر بەو هۆیەوە نەخۆش شێوازی نانخواردنی بیردەچێتەوەو هەستی برسێتی نامێنێت و نازانێت كەی برسی دەبێت لەبەرئەوە رووبەڕووی الوازبوون دەبێتەوە ،ئەگەر پلەی نەخۆشیەكە زۆر بەرزبێتەوە دەبێتەهۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵی پیسایی ،كە بە هۆیەوە نەخۆش خۆی پیس دەكات.
نزیکەى 200هەزار دەرچوو سودمەند دەبن
جیهان بەڕووی 9زانکۆی کوردستاندا دەکرێتەوە هەولێر -هێدی ساڵح کێشەیەکی گەورەی چەندین ساڵەی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەر کرا، بەوەش چاوەڕواندەکرێت کەرتی خوێندنی بااڵی کوردستان هەنگاوێکی گەورە بچێتە پێش ،ئەویش دانپێدانانە بە کۆمەڵێک زانکۆ ،بەم بڕیارەش سەدان هەزار خوێندکارو دەیان هەزار دەرچوو سوودمەند دەبن .لەسەر ئاستی جیهانیش دەروازەیەکی نوێ بەڕووی زانکۆکان دەکرێتەوەو لە چەندین رووەوە سوودمەند دەبن. لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەالیەن حکومەتی عێراقەوە بەفەرمی دانپێدانان بە زانکۆکانی سۆران ،کوردستان ،زاخۆ، هەڵەبجەو راپەڕین راگەیەنرا. پێشبینیش دەکرێت لە دوو مانگی داهاتوودا دانپێدانان بە چوار زانکۆی دیکە رابگەیەنرێت ،کە بریتین لە زانکۆی گەرمیان و زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک. چاوەڕواندەکرێت دوای ئەم بڕیارە کەرتی خوێندنی بااڵ لە کوردستان، هەنگاوێکی گەورە بچێتە پێشەوەو کێشەی سەدان هەزار خوێندکارو دەیان هەزار دەرچوو بۆ هەمیشە چارەسەربکرێت، چونکە پێشتر دەرچووانی ئەو زانکۆیانە نەیاندەتوانی ماستەرو دکتۆرا لە زۆربەی واڵتانی دەرەوە بخوێنن ،تەنانەت زۆرجار بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەتیش کێشەیان بۆ دروست دەبوو. محەمەد شاکر ،ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی بااڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،کە لەگەڵ هاوڕێ پەرلەمانتارە کوردەکانی لە لیژنەی خوێندنی بااڵ ،کاری لەسەر پرسەکە کردووە .وتی“ :پاش چەندینجار میوانداریکردنی قوسەی سوهەیل، وەزیری خوێندنی بااڵی حکومەتی فیدراڵی و بریکاری وەزیرو بەڕێوەبەرە گشتییەکان و دوای چەندینجار سەردانیان لە وەزارەتو دروستکردنی فشارێکی زۆر، دوای پێکهێنانی سێ لیژنە ،حکومەتی عێراق بە فەرمی دانی بە پێنج زانکۆی کوردستاندا نا”. دواکەوتنی هۆکاری لەبارەی
چاالکییەک لە زانکۆی سۆران دانپێدانان بە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانیش وتی“ :زانکۆی گەورەن و لیژنەکان کاروبارەکانیان تەواو نەکردوون، بەداواداچوونی زۆرتری دەوێت و پێویستیان بە کاتی زۆرترە .زانکۆی گەرمیانیش هێشتا لەژێر چاودێریدایە ،کاریش بۆ ئەوە دەکەین لیژنەی بەدواداچوون بۆ بۆردی پزیشکی کوردستانیش پێکبهێنرێت”. جەختیشی کردەوە ،کە ئومێد زۆره لە دوو مانگی داهاتوودا بەفەرمی دانپێدانان بە زانکۆکانی دیکەش رابگەیەنرێت و تا دەگەنە ئەنجامی کۆتایی لە کارکردن و فشارەکانیان بەردەوام دەبن.
کێشەکە چی بوو؟
زانکۆکان لەدوای ساڵی 1996لە کوردستان دامەزراون ،بەپێی ماددەی 114ی دەستووری عێراق ،کە باس لە تایبەتمەندییە هاوبەشەکان لەنێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمەکان دەکات، لە یەکێک لە خاڵەکاندا باسی رەسمی سیاسەتی پەروەردەو خوێندنی بااڵ دەکات و دەڵێت :دەبێت بە هاوبەشی بڕیار لەسەر ئەم دوو کەرتە بدرێت. بەم پێیە هەرێمی کوردستان دەسەاڵتی دامەزراندنی زانکۆی هەیە ،بەاڵم بە رەزامەندی حکومەتی ناوەندی. پەیوەست بەم بابەتە محەمەد شاکر
وتی“ :رەسمی سیاسەتی پەروەردەو خوێندنی بااڵ پێویستە بە راوێژکردن بێت و رەزامەندی پێشوەخت هەبێت. دەبوایە پێش راگەیاندنی ئەو زانکۆیانە رەزامەندی بەغدا هەبووایە ،بەاڵم بەهۆی رەوشی سیاسی ئەو هەماهەنگییە نەبووە، بۆیە دانپێدانانەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەرچووانی ئەو زانکۆیانە”.
دەربازبوون لە قەیرانێکی گەورە
مامۆستایەکی زانکۆ ئەم بڕیارە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنێت و دەڵێت: “ئەم هەنگاوە توانی کەرتی خوێندنی بااڵ بەرەوپێشەوە ببات و لە قەیرانێکی گەورە دەربازی بکات .ئەگەر زانکۆکانی تریش دانیان پێدابنرێت بەشێکی زۆری گرفتەکانی خوێندنی بااڵ چارەسەر دەبن”. د.کۆسرەت ساڵح ،توێژەرو مامۆستای زانکۆ ،بە “زەمەن”ی وت“ :هەر زانکۆیەک لەالیەن وەزارەتی خوێندنی بااڵی حکومەتی ناوەندیی واڵتەوە دانی پێدا نەنرێت ،لە بەشێکی زۆری رانکینگە جیهانییەکان جێگەیان نابێتەوە”. بەپێویستیزانى پەرلەمانتارانی کورد لەسەر ئاستی سیاسی و کارگێڕی لە هەوڵەکانیان نەوەستن تاوەکو حکومەتی ناوەندی دان بە سەرجەم زانکۆ حکومی و ناحکومییەکاندا بنێت.
زانکۆکان سوودمەند دەبن
بەو دانپێدانانەى وەزارەتى خوێندنى بااڵى عێراق چاوەڕوان دەکرێت زانکۆکان لە چەند روویەکەوە سودمەندبن، یەکێک لەوانە ههماههنگی زیاتر لهگهڵ ئهو زانكۆیانهی كه پشتدهبهستن به رێنماییهكانی وهزارهتی خوێندنی بااڵی عێراق و ههماههنگی و هاوكاری لهگهڵ زانكۆكانی ناوهڕاست و باشوور بۆ توێژینهوهو ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و خوێندکاران. پهسهندكردنی بڕوانامهی زانكۆ لهالیهن ئهو واڵتانهی كه پشت دهبهستن به لیستی زانكۆ دانپێدانراوهكانی وهزارهتی خوێندنی بااڵی عێراق لەگەڵ رهخساندنی دهرفهتی زیاتر بۆ پێشكهشكردن له خوێندنی بااڵ بۆ دهرچوان له زانكۆكانی خواروو و ناوهڕاست دوو دەرفەتى تر دەبن. د .محهمهد عهلی ،یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆی سۆران بۆ كاروباری زانستی بەگرنگیەوە لە بڕیارەکە دەڕوانێت و بە “زەمەن”ی وت“ :وهزیری پێشووى خوێندنی بااڵی عێراق ،سهردانی زانكۆی سۆرانی كردو له نزیكهوه لهگهڵ سهرۆكایهتی زانكۆ دانیشت و دوای سهردانی مهیدانی ،سهرسامی خۆی دهربڕی و ئاماژهی بهوهدا كه زانكۆی
سۆران ناوێكی درهوشاوهی ئهكادیمییه له عێراق و پێویسته ئهزموونهكهی بگوازرێتهوه بۆ زانكۆكانی تریش، دانپێدانانەکەش دواى ئەو سەردانە بوو”. سەرەڕاى ئەوەی زانکۆکان دەیان بەش و لق و کۆلێژی جیاوازیان هەیەو ئێستا دەیان هەزار قوتابی بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەکانی؛ دبلۆم ،بەکالۆریۆس، ماستەرو دکتۆرا لێیان دەخوێنن و لە داهاتوودا لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن. بەسەریەکەوە ،نزیکەی ()٢٠٠ هەزار دەرچوو راستەوخۆ لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن ،ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارەکە سوودێکی بەردەوام دەگەیەنێت، بەدرێژایی تەمەنی زانکۆکان و هەموو دەرچووانی سااڵنی داهاتوو. دواى ئەم بڕیارە کێشەى موحتاج عەلی ،دەرچووی زانکۆی سۆران و هەزاران دەرچووى تر چارەسەر دەبێت. “ئێمە گرفتی خوێندنی ماستەرو دکتۆرامان لە واڵتانی بیانی هەبوو ،بەهۆی ئەوەی زانکۆکەمان دانپێدانراو نەبوو، نەماندەتوانی لە باڵیۆزخانەی عێراق مۆر لە بڕوانەکەمان بدەین و لە دەرەوەی کوردستان پەرە بە خوێندن بدەین”. موحتاج واى وت ،کە ئێستا دڵخۆشە بە بڕیارەکەو چارەسەرکردنى کێشەکەیان.
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
13
ئەولەویەت بۆ پیشهسازی و كشتوكاڵ و گهشتیاری دەبێت سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنانی ههرێمی كوردستان:
لەمەودوا وەبەرهێنان بە ویستى وەبەرهێنەران نابێت محەمەد شوکرى ،سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنانی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت ،لهمهودوا وهبهرهێنهران ناتوانن تهنها له بواری پڕۆژهكانی نیشتهجێبوون و بەویستى خۆیان پرۆژە بکەن، بەڵکو دەبێت بەپێى پێویستى هەرێمى کوردستان بێت و حکومەت خۆى دیاریدەکات. محەمەد شوکرى ،لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ “زەمەن” باس له پالنهكانی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان دهكات بۆ ئهنجامدانی چاكسازی راستهقینهو پهرهپێدانی كهرتی وهبهرهێنان و نههێشتنی رۆتینات و دهستێوهردانی حزبی له پرۆسهی وهبهرهێناندا. جەختدەکاتەوە قۆرخكاری له پرۆسهی وهبهرهێنان ناهێڵن و ئهو پرۆسهیه شهفاف دهكهن. سازدانی :زەمەن
زهمهن :رهخنهی ئهوه له حكومهت دهگیرێت وهكو پێویست گرنگی به كهرتی وهبهرهێنان نهداوه ،پالن و ستراتیژی كابینهی نۆیهم چییه بۆ پهرهپێدانی وهبهرهێنان له كوردستاندا؟ محهمهد شوكری :كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان دهستیكردووه به ئهنجامدانی چاكسازی ههمهالیهنه له سهرجهم بوارهكاندا ،یهكێك له ئهولهویهت و كاره گرنگ و له پێشینهكانی ئهم كابینهیه، بریتییه له پهرهپێدان و بهرهوپێشبردنی كهرتی وهبهرهێنان ،بۆ ئهو مهبهستهش ههر لهسهرهتای دهستبهكاربوونمان وهكو سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان دهستمانكردووه به ئامادهكردنی پالنێكی تۆكمهی ستراتیژی، ئێستاش ئامادهكردنی پالنهكه لهقۆناغی كۆتاییدایه ،ههروهها ههستاوین بهئهنجامدانی كارێكی دیكهی گرنگ بۆ پێشخستنی بواری وهبهرهێنان ،ئهویش دروستكردنی نهخشهی وهبهرهێنانه له ههرێمی كوردستاندا ،كه ئامادهكراوهو بۆردێكی هاوبهش لهنێوان چهند وهزارهتێك و دامودهزگاكانی دیكهی حكومهت دروستكراوه ،ههروهها كاردهكهین بۆ پێشخستنی سیستمی كارگێڕی له بواری وهبهرهێناندا ،ئهوهش بۆردێكی بۆ دروستكراوه، بهمهبهستی نههێشتنی رۆتین لهپرۆسهی وهبهرهێنان و ئاسانكاری بۆ سهرمایهداران وهبهرهێنهران ،تابتوانن بهئاسانی سهرماكانیان له پڕۆژهكانی وهبهرهێناندا بخهنهگهڕ. لهمهودوا ،وهبهرهێنهران و سهرمایهداران، ناتوانن بهپێی ویستی خۆیان لهههر بوارێك بیانهوێت وهبهرهێنان بكهن ،بهڵكو دوای تهواوبوونی ئامادهكردنی نهخشهی وهبهرهێنان، حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیەنێت، ههرێمی كوردستان لهچ بوارێكدا پێویستی به وهبهرهێنانه. ئهولهویهتی ئهم كابینهیه ،لهپرۆسهی وهبهرهێناندا و ئهو بوارانهی لهم خوولهدا گرنگی پێدهدات ،خوی دهبینێتهوه له پێشخستنی سێكتهرهكانی پیشهسازی و كشتوكاڵ و گهشتیاری و چهند بوارێكی دیكهش ،لهكارنامهكهی حكومهتدا هاتووهو له یهكهم رۆژی سوێندخواردنیدا ،پهرلهمانی كوردستان پهسهندی كردووه له ئهنجامی رێككهوتنی الیهنه بهشدارهكانی حكومهت هاتوهتهوه ئاراوهو بڕیاریان لهسهر دراوه. له ئایندهیهكی نزیكدا سهرجهم ئهو پالنانه
زیاتر له 150هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروستكراوه ،ئهوهش وایكرد قەیرانی نیشتەجێبوون گەورەتر نەبێت
قۆرخکارى و دهستێوهردانی حزبی لهپرۆسهی وهبهرهێناندا ناهێڵین دهكهونه بواری جێبهجێكردنهوه ،چاكسازی راستهقینه له سێكتهری وهبهرهێنان دهكهین، بهوهش گۆڕانكارییهكی زۆر باش له پرۆسهی وهبهرهێنان له ههرێمی كوردستاندا روودهدات، رۆتین له بواری وهبهرهێناندا كهمدهبێتهوه ،له بواری ئابووریشدا پێشكهوتنی بهرچاو بەدیدێت و ئابووریش دهبوژێتهوهو پێشدهكهوێت. زهمهن :زۆربهی پڕۆژهكانی وهبهرهێنان له بواری نیشهجێبووندا بووه ،پالنی حكومهت چییه بۆ ئهوهی وهبهرهێنان له بوارهكانی دیكهش بكرێت؟ محهمهد شوكری :لهمهودوا وهبهرهێنهران پڕۆژهكانی لهبواری تهنها ناتوانن نیشتهجێبوون ،یان ههر بوارێك ئهوان ویستیان پڕۆژهی وهبهرهێنان ئهنجامبدهن، بهڵكو بهپێی پالنهكانی حكومهت و پێویستی ههرێمی كوردستان دهبێت. ههر لهسهرهتای دهستبهكاربوونمان وهكو سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان ،سهردانی سهرجهم پاڕێزگا و ناوچهكانی ههرێمی كوردستانمان كردوهو لهگهڵ پارێزگارهكان و ئهو وەزیرانهی كارهكانی وهزارهتهكانیان لهگهڵ دهستهی وهبهرهێنان هاوبهشه كۆبوینهتهوهو دامودهزگایانهشمان ئهو سهرجهم بهسهركردووهتهوه ،كه پهیوهندیدارن به وهبهرهێنان و ئابووری ههرێمی كوردستان، بۆ ئهوهی زانیاری ورد كۆبكهینهوهو بزانین لهگوندێكهوه تا شاره گهورهكان ،كوردستان پێویستی به چ جۆره پڕۆژهیهكی وهبهرهێنانه، زانیاری پێویستمان لهوبارهیهوه كۆكردۆتهوه و كردومانه بهماستهر پالنی وهبهرهێنانی ههرێمی كوردستان ،دواتر پالنی ستراتیژی وهبهرهێنان ،لهكتێبێكدا بهههرسێ زمانی كوردی و عهرهبی و ئینگلیزی باڵودهكرێتهوه. گرفتی سهرهكی وهبهرهێنان بریتییه لهدابینكردنی زهوی و پێدانی مۆڵهتی وهبهرهێنان ،حكومهت خۆی لهمهودوا پڕۆژهكانی وهبهرهێنان رادهگهیهنێت و زهوی بۆ تهرخان دهكات و كێبڕكێ لهنێوان سهرمایهداران دروستدهكات و باشترین كواڵیتی بۆ پڕۆژهكانی وهبهرهێنان دهستنیشان دهكات. سهبارهت به پرۆسهی وهبهرهێنان لهبواری نیشتهجێبووندا ،ئهوهش بهپێی پێویستی دهبێت ،لهو شوێنانهی پێویسته ئهو پڕۆژانه ههبن ئهوا مۆڵهتیان پێدهدهن، بهاڵم بهپێی بهمهرجی نوێی و كواڵیتی بهرز بهشێوهیهك كه زۆر لهپڕۆژهكانی دیكهی پێشتری نیشتهجێبوون پێشكهوتووتر دهبێ،
بهپێچهوانهوه رێگری لهدروستكردنی ههر پڕۆژهیهكی دیكهی نیشتهجێبوون دهگرن. سهرهڕای ئهوهی تێبینی لهسهر پڕۆژهكانی وهبهرهێنان ههیه ،لهبواری نیشتهجێبوون و خانووبهره ،بهاڵم ئهوهی لهرابردوودا كراوه الیهنی ئهرێنیشی زۆره ،بۆ نمونه بۆ یەكەمجار ژمارەیەك خانوو گەرەك دروستكران ،كە شێوەی ئەندازەییان وەك یەك بوو ،ئەوەش دیمەنێكی جوانی بهشارهكان بهخشی، ههروهها زیاتر له 150هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروستكراوه ،ئهوهش وایكرد قەیرانی نیشتەجێبوون النیكهم قوڵ نەبێتەوە و گەورەتر نەبێت. ئهو پڕۆژانه بوونه مایهی رهخساندنی ههلی كار بۆ گەنجان و هاواڵتیانی هەرێمی كوردستان .پڕۆژهكانی نیشتهجێبوون ،بوون بهمایهی راكێشانی سەرمایەی بیانی بەجۆرێك ژمارەیەك كۆمپانیای بيانی ،هاتنە ههرێمی كوردستان و پڕۆژەی وەبەرهێنانیان ئهنجامدا، لهوانه بەریتانی ،نیوزلەندی ،میسری ،توركی، ئەمریكی ،كەنەدی ،لوبنانی ،ئیماراتی، هندی ،جۆرجی ،كۆمپانیای چهندین واڵتی دیكه ،بهبههای ملیارهها دۆالر سهرمایه خرایهگهڕ لهبواری وهبهرهێناندا. زهمهن :تێبینی زۆر لهسهر یاسای وهبهرهێنان ههیه ،بۆ نمونه كهرەستهو دهستی كاری ناوخۆیی ،لێخۆشبوون له باجی هاوردهكردنی كااڵ ،له ههمواركردنهوهی یاساكهدا ئهو تێبینیانه چۆن چارهسهر دهكهن؟ محهمهد شوكری :بهپێی یاسای بهركاری وهبهرهێنان ،پێویسته دهستی كاری ناوخۆیی و كهرهستهی بهردهستی ناوخۆیی لهپڕۆژهكانی وهبهرهێنان لهبهرچاو بگیرێن و بهكاربهێنرێن ،بهداخهوه لهماوهی رابردوودا وهكو پێویست جێبهجی نهكراوه ،كه دهبوایه جێبهجێ بكرایه ،بهاڵم لهكاتی ههمواركردنی ئهو یاسایهدا ،گرنگی زیاتر بهكهرهسته و دهستی كاری ناوخۆیی دهدهین ،بهشێوهیهك پێویسته لهههر پڕۆژهیهكی وهبهرهێناندا ئهو دوو بواره خاڵی سهرهكی پڕۆژهكانی وهبهرهێنان بن ،تهنانهت ههندێك لهو كهرهستانهی پێشتر كه لێخۆشبوونی باجی گومركیان بۆ كرابوو لهكاتی هاوردهكردنیدا ئهو لێخۆشبوونه البراوه ،بۆ ئهوهی گرنگی به بهرههمی ناوخۆیی بدرێت لهپهرهپێدانی كهرتی وهبهرهێناندا. بۆ چارهسهركردنی گرفتی وهگهرخستنی دهستی كاری ناوخۆیی لهپڕۆژهكانی وهبهرهێناندا پێوهر دادهنێین ،كه پێویسته لهسهدا چهندی دهستی كار له پڕۆژهكان لهناوخۆ دابینبكرێن ههروهها لهسهدا چهندی بیانی بێت ،بهپێی جۆری پڕۆژهكان. گۆرانكارییەكانی ناوچەكەش پێویستی بەوە هەيه ،كە یاسایەكی نوێ بۆ قۆناغێكی نوێ دابنرێت بۆ راكێشانی سەرمایە و بەشداری پێكردنی كەرتی تایبەت لە ئاوەدانكردنەوەی ههرێمی كوردستان و پهرهپێدانی كهرتی ئابووری و وهبهرهێنان، بۆیه ئهوان ئامادهكاری پێویستیان كردووه كه یاسای وهبهرهێنان ههمواربكهنهوه، بهشێوهیهك كه خزمهتی زیاتری پێشكهوتنی پرۆسهی وهبهرهێنان بكات. زهمهن :چۆن قۆرخكاری و دهستێوهردانی
یاسای وهبهرهێنان ههمواردهكهینهوهو پهره بهكهرتی وهبهرهێنان دهدهین حزبی له پرۆسهی وهبهرهێنان دووردهخهنهوه؟ محهمهد شوكری :كه ماستهرپالنی وهبهرهێنان ئامادهبوو ،پالنی ستراتیژی وهبهرهێنان بوو به نامیلكهو باڵوكرایهوه، ئهو بۆردانهی دروستمانكردووه كهوتنه بواری جێبهجێكردنهوه ،ئهوا پرۆسهی وهبهرهێنان له ههرێمی كوردستاندا زۆر شهفاف دهبێت و بهپێی پێشبڕكی دهبێت ،ئهوهش هیچ بوارێك بۆ قۆرهخكاری ناهێڵێتهوه. بهرهوپێشبردنی ههرێمی كوردستان، لهسهرجهم بوارهكان ئهركی ههمووانه ههر یهكهو بهپێی ئهو بهرپرسیاریهتیهی لهسهر شانیهتی. لێرهوه داوا لهسهرجهم وهبهرهێنهران دهكهین ،سهرمایهكانیان لهجێبهجێكردنی پڕۆژهكانی وهبهرهێنان وهگهڕبخهن و سهرجهم توانا و ههوڵهكانیان بخهنهگهڕ بۆ بوژاندنهوهی وهبهرهێنانی كوردستان ،داواش لهدهزگاكانی راگهیاندن دهكهین ،بهشێك له كارهكانیان تهرخان بكهن بۆ هاندانی وهبهرهێنان ،تا سهرمایهكانیان لهناوخۆدا بخهنهگهڕ ،چونكه كهشێكی لهبار بۆ وهبهرهێنان ههیه له ههرێمی كوردستاندا ،به تایبهت لهو كهرتانهی ئیشی زۆری تێدا نهكراوه. بهپێی كارنامهی حكومهت ،ئهو دهرفهتانهی لهههرێمی كوردستاندا بۆ وهبهرهێنان ههن یهكجار زۆرن ،بهتایبهتی له بوارهكانی پیشهسازی ،كشتوكاڵ، گهشتوگوزار ،رێگاوبان ،ئۆتۆبان ،هێڵی ئاسنی لهنێوان شارهكان دروستكردنی بهنداو، سایلۆ ،پڕۆژه خزمهتگوزارییهكان و چهندین بواری دیكهی گرنگ بۆ بوژاندنهوهوپهرهپێدانی ژێرخانی ئابووری ههرێمی كوردستان.
راستكردنهوه لە ژمارە ()53ى رۆژنامەى “زەمەن”دا چاوپێکەوتن لەگەڵ بهڕێز (کەمال موسلیم) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم ئهنجامدراوه .خاڵی كهموكورتی بابهتهكه دانانی تایتڵهكهیهتی ،كه هاوتهریب نییه لهگهڵ مهبهستی دێڕێكی چاوپێكهوتنهكهی وهزیردا .بهوبۆنهیهوه ،داوای لێبوردن له بهڕێز وهزیری پیشهسازی و بازرگانی دهكهین.
الپهڕهی ئابوورى “زەمەن”
كانیاو فاروق*
بهرههمی چاكسازی قهیرانی غازی لێدهكهوێتهوه ماوەی ٢٩ساڵە خهڵكی ههرێمی كوردستان ،بهدهست ههردوو حزبی دهسهاڵتدارهوه باجی ژیان دەدات ،زۆرینهی ئهو كێشانهی له ههرێمی كوردستاندا بوونیان ههیه دروستکراون راستی نین ،دوایین ڤێرژنی كێشه دروستكراوهكان، بریتییه له كهمبوونهوهی غازی مااڵن و بهرزبوونهوهی نرخهكهی له بازاڕدا، لهكاتێكدا ههرێمی كوردستان لەسەر دەریای نەوت و غازهو لێی بێبەشین ،بهاڵم لهم عێراقه بێ سهروبهرهی دراوسێمان یهك لیتر بهنزین به 450دینارهو بوتڵێك غازیش به 7ههزار دیناره ،کەواتە دروستكردنی ئەو کێشانە بۆ سەرقاڵکردنی خەڵک و بهتااڵنبردنی سامانی گشتییه لهالیهن چهند گروپ و تاقمێكی سهر به حزبهوه. غازی کۆرمۆر ،دوو هێندەی پێداویستی خەڵکی کوردستان رۆژانه بەرهەمی هەیە ،بەاڵم گرفتهكه لهوهدایه هێزێک بە جلوبەرگی ڕەسمی بچێته سەر کێڵگەی غازو ڕێگر بێت لە ناردنی غازی مااڵن بۆ سەرتاسەری کوردستان و تهقه له تهنكهرهكانی گواستنهوهی غاز بكرێت. ئەوەی جێگای سەرنجە ئیدارەی گشتی یەکێتی ،خۆی رێککەوتووە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە بەڕێژەی ،٪40کە تەندەری بۆ دەرچووەو غاز بۆ شارهكانی ههرێمی كوردستان بگوازێتهوه. ئەو كێشهیه تەنیا له هەولێر نیە ،لە بازاڕی سلێمانیش کەمە ،ئەگەر ئەم گرفتە بەتەواوی چارەسەر نەبێت قەیرانی نەبوونی غاز ،دەچێتە پاڵ گرفتی نەوتو کەمی کارەبا ،گرفتی دیکەشی بەدوادێت. ئەم كێشهیه چارەسەری ریشەیی پێویستە ،نەک هەر ڕۆژەو یەکێ بڕفێندرێتو هەڕەشەی کوشتن لە سایەق تانکەرێک بکرێت و تهقهی لێبكرێت. كێشهی غازی مااڵن دروستكراوە ،مهبهست لێی دەوڵەمەندبوونی بەرپرسانی یهكێتیو پارتییه ،چونکە ئێستا رۆژانە زیاتر لە ۱۰۰۰تۆن غازی شل لە كێڵگەی كۆرمۆر بەرهەمدەهێنرێت ،هەروەها حكومهت لە چەندین شوێنی دیكه غازی شلی دەست دەكەوێت ،وەك پااڵوگەی كەڵەك و بازیان و لە كەركوكیشەوە رێژەیەكی تری بۆ دێت ،كە دەتوانین بڵێن رۆژانه دهگاته زیاتر لە هەزارو پێنج سەد تۆن ،باركردن و گواستنەوەو فرۆشتنیان دراوە بە كۆمپانیاكانی نزیك لە حزب ،لهكاتێكدا پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بەكەمتر لە 600 تەن غازی شله. ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەبینن لەبەر نەبوونی غاز چۆنە ،كەواتە ئەو بەشە زیادەی دهمێنێتهوه گەرههناردهی دهرهوهی ناكهن بۆ قازانجی خۆتان چی لێدەكەن؟ بۆ نایدەن بە هاواڵتیان؟ كهواته شهڕی ئهو دوو حزبه لهپێناو هاواڵتیاندا نییه ،بهڵكو بۆ پارهو داهاتی نهوت و غازه. لە یەكەم ئیمزاكردنی گرێبەستی نەوت لەساڵێ ،٢00٢كە لە بلۆكی تەقتەق بوو ،یەكێتی و پارتی بە شەریكی داهاتی نەوت دابەشدەكەن ،پێشتر لەسهر زۆر بابەت ناكۆك بوون ،بەاڵم داهاتی نەوتی هەرێم كۆیكردنەوە ،هەتا دەركردنی یاسای نەوتو غازو دانانی وەزیری سامانە سروشتیەكان لەساڵێ ٢007دا ،جا هەر بەدوو ئیدارەیی بەڕێوەدەبرا داهاتو شیرینیەكانی نەوت كە زیاتر لە 11ملیار دۆالربوو ،لەنێوان خۆیاندا دابهشیان كردو هەرێمی كوردستانیان دابەشكرد بۆ 57بلۆكی نەوتی ،كە ٢٩بلۆكی كەوتە ئیدارەی سلێمانی و دەستیانكرد بەكاری كۆمپانیاكانی نەوت ،هەر لەو كاتەوە هەتا ئێستا هەموو ئەو كۆمپانیانەی كە لەبواری خزمەتگوزاری و گواستنەوەو سكیورتیو كۆمپانیاكانی تر لە ناوچەی سلێمانی دراوە بە نۆكانو ئیدارەی گشتی و قەیوان و كۆمپانیاكانی تر ،كە سەر بە بەرپرسەكانی یەكێتی و بنەماڵەی تاڵەبانین ،هەتا ئەمساڵ یەك كێشەیان نەبوو ،كەسیش غەدری لە سلێمانی نەدەكرد ،چونكە پارەكە بەمۆڵی دەهات بۆ بەرپرسانی یەكێتی ،هەتا ئەو كاتەی كۆمپانیاكانی ئەوان كاریان دەكرد بەهیچ شێوەیەك باسی ئەوەیان نەدەكرد كە پارێزگای سلێمانی غەدری لێدەكرێت، چونكه بهتهنیا كۆمپانیای گواستنەوەی غاز ،مانگانە 30ملێون دۆالری دەست دەكەوت کەواته شەڕی یەكێتی و پارتی لەسەر پارەیە نەك كەمی خزمەتگوزاری سلێمانی. کێشەی گەورەی هەرێم لەوەدایە ،هەر کۆمپانیایەکی گەورە لە سنوری هەولێر هەبێت هی پارتییەو ئەوانەی سنوری سلێمانیش هی یەکێتین ،هەر کۆمپانیایەکیان غازەکە بگوازنەوە هەر لە زیانی هاواڵتیانە و ئەوان شەڕی خۆیان دەکەن. چەندین ساڵە حکومەتی ههرێمی كوردستان لەڕێگای كۆمپانیای دانە غازەوە، ڕۆژانە بڕی زیاتر لە هەزار تەن غاز دەدات بە کۆمپانیا بۆ گواستنەوە ،حکومەت هەر تەنێکی بە 3٩0هەزار دینار دەدات بە کۆمپانیاکەو کۆمپانیاکە لەو هەزار تەنە 700 ،تەنی بە بڕی 430هەزار دینار دەفرۆشێتەوە بە کارگەی غازەکان بۆ هاواڵتیان ،جگە لەوەی زۆرجار کۆمپانیاکە لە وەرزی زستاندا غازەکە بە کەمی دەخاتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی کەمببێتەوەو گران بێت و دواتر لە بازاڕی ڕەشدا بە گرانتر دەیفرۆشێتەوە کە نرخەکەی دەگاتە زیاتر لە 550هەزار دینار بۆ ههر تەنێك. ئەگەر ئەو کارە حکومەت خۆی بیکات ،ئیتر کۆمپانیا ناتوانێت غازەکە قۆرخ بکات و بە کەمی بیخاتە بازاڕەوەو لە بازاڕی ڕەشدا بیفرۆشێتەوەو هاواڵتیانیش زەرەرمەندی یەکەم بن ،ههروهها نرخهكهشی كهمتر دهبێتهوه لهسهر هاواڵتیان. بهداخهوه حزب کوردستانی داڕزاندووە ،ئەو قۆرخكارییهی لهسهرجهم بوارهكاندا ههیه ،سەری بەهەزاران گەنج هەڵگرت بەرەو دەریای ئیجەو بە سەدانیشیان بوونە خۆراکی ماسی. گومانى تێدا نییه پارتى و یهكێتیى ،سهرجهم بوارهكانیان بهتهواوهتی قۆرخكردووه ،بهتایبهتی لهبوارهكانی ئابووری و بازرگانیدا ،ئهوهش وایكردووه، ڕۆژ له دواى ڕۆژ گروپ و مافیاى بازرگانى لهههرێمدا روو له زیادبوون بكهن، بهرپرسانی حكومهتیش نهتوانن ئیجرائاتی یاساییان لهگهڵدا بكهن ،لهترسی ههڕهشهو كوشتن ،كهواته با خۆمان نهخهڵهتێنین ،ئهمان دهستیان له سهرچاوهكانی داهات گیربووهو بههیچ شێوهیهك چاكسازییان لهكوردستاندا پێ ناكرێت. *ئهندامی سهندیكای ئابووریناسانی كوردستان
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
12
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
تاکەی هەرێمێکی بەکاربەر دەبین و نابینە بەرهەمهێن؟
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا* کوردستان ئێستا هەرێمێکی تەواو بەکاربەرە ،بۆ هەموو پێداویستیەکی سادەی ڕۆژانە دەبێت چاوەڕێی کااڵو شمەکی هاوردە بکات لە واڵتانی دراوسێ و واڵتانی تریشەوە، هەر هەرێم و کۆمەڵگەیەکیش بەکاربەری تەواو بێت بەدڵنیاییەوە زۆرترین فروفێڵی تێدا دەکرێت.
بۆ هەرێمی کوردستان نەبۆتە هەرێمێکی بەرهەمهێن؟
پێکهاتەی خاکی کوردستان و لەباری کەشوهەواکەی وایکردووە کە هەرێمی کوردستان بۆ بوژاندنەوەو گەشەپێدانی هەموو سێکتەرەکان تەواو شیاوبێت لەوانە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ،گەشتیاری ،بازرگانی و پیشەسازی و زۆر سێکتەری دیکەش . هەموو سێکتەرە ئاماژە بۆکراوەکان گەر ویستێکی ڕاستەقینە و پالنێکی تۆکمەی گشتگیر هەبێت بۆیان لەالیەن حکومەت و الیەنە پەیوەندیدارەکانەوە ئەوا لەماوەی چەند ساڵێکی کەمدا دەتوانرێت کایەکە پێچەوانە بکرێتەوەو هەرێم لە بەکاربەری تەواوەوە بگۆڕدرێت بە بەرهەمهێن ،یاخود لە هەرێمێکی کااڵو شمەک هاوردەکراوەوە بگۆڕدرێت بەهەرێمێکی هەناردەکراوی کااڵ و شمەک . حکومەتی هەرێم خۆی ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە لە پوکانەوەو داڕمانی هەموو سێکتەرەکاندا باشترین نمونەش بۆ ڕاست و دروستی ئەوەی کە حکومەت خۆی نەیویستووە ئەو کەرتانە گەشە بکەن ئەوەیە کە لەو سااڵنەی بودجەیەکی زەبەالح لە ناوەندەوە دەهاتە هەرێم بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان کە ئاسایشی خۆراک و ئاوی پێوەبەندە تەنها لە ()٪1.8ی دابیندەکردو بۆ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیش سااڵنە ڕێژەی لە ()٪۱٫۱ی تەرخاندەکرد ،بۆیە بەدابینکردنی بودجەیەکی لەوشێوە بۆئەو دوو وەزارەتە بەڵگەی تەواون کە حکومەت کەمتەرخەمی یەکەمە لە پوکانەوەی ئەو سێکتەرانە ،لە هیچ شوێنێکدا نییە بۆ سێکتەری کشتوکاڵ، ئاو ،پیشەسازی ،بازرگانی ئەو بودجەی کە
بازاڕ پڕە لە بەروبوومی هاوردە بۆیان تەرخاندەکرێت نەگاتە لە()٪٣ی کۆی بودجە. ئەوە سێکتەری گەشتیاریش با بوەستێت کە کراوەتە پاشکۆی وەزارەتی شارەوانی و حاڵی لە سێکتەرەکانی تر خراپتر نەبێ باشتر نیە ،لەکاتێکدا سروشتی کوردستان هێندە شوێنی ڕەنگین و سەرنج ڕاکێشی تێدایە کە دەتوانرێت بەکەمترین تێچوون بکرێتە ناوچەیەکی هێندە گەشتیاریی و قەشەنگ کە نەک تەنها هاواڵتیانی هەرێم بەڵکو لەواڵتانی ترەوە گەشتیاران ڕووی تێبکەن و سێکتەرەکە بکرێتە سەرچاوەیەکی گرنگی تری کۆکردنەوەی داهات. یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی واڵت و هەرێمی بەرهەمهێن و خۆژێنەر ئەوەیە کە کەمترین دراو بچێتە دەرەوە بۆ هاوردەکردنی کااڵ و شمەک و پێداویستیەکانی تر ،ئەو دراوە هەر لەناوخۆدا بەکاربهێنرێتەوە دەبێتە هۆکارێک بۆ بەهێزبوونی بەهای دراوەکە، بەاڵم لەبەرئەوەی هەرێم تەواو بەکاربەرە سااڵنە چەردەیەکی باش دراو دەچێتە دەرەوە ،ئەمە جگە لەوەی کە زۆرینەی ئەو کااڵ و شمەکانەی هاوردە دەکرێن لەڕووی کوالێتی و تەندروستیشەوە لە ئاستی پێویستدا نین . بۆ نمونە بەگوێرەی ئاماری دەستەی ئاماری هەرێم تەنها لەساڵی ڕابردوودا بڕی 17ملیۆن و 781هەزار و 7٩٩کیلۆگرام خۆراکی هەمەجۆرو جیاواز هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە ،کە بەهای ئەو پارەیەی بۆکڕین و هاوردەی ئەو بڕە خۆراک و کااڵو شمەکانەی چۆتە دەرەوە بریتیە لە ۱٥ملیارو ٤۹٦ملیۆن و ۸٥۹هەزار دینار ئەو داتایە کورت و پوخت پێمان دەڵێت کە چەندە وێرانین لە بەرهەمهێنانداو چەندیش بەگوڕو بەهێزین لەهاوردەکردندا. مەرج نیە ئەو کااڵو پێداویستیە هاوردەکراوانە لەڕووی تەندروستیی و کوالێتیشەوە بێ کێشەو کەموکورتی نەبن و هەموویان شیاوی خواردن بن ،چونکە هەر لەساڵی ڕابردوودا لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمدا لەالیەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە بڕی زیاتر لە هەزارو 7٣٢تۆن خۆراک و دەرمان و کااڵو شمەکی بەسەرچوو دەستیان
بەسەرداگیراوەو لەناوبراون ،کە بەدڵنیاییەوە چەندین هێندەش لەو بڕە لەنێو بازاڕەکانی هەرێمدا ساخکراونەتەوەو دەرخواردی هاونیشتمانیان دراون کە بەشێک لەو پەتاو نەخۆشیانەی ڕۆژانەو سااڵنە ڕێژەکەی لە بەرزبوونەوەدایە خراپی و نزمی کوالێتی ئەو خۆراک و کااڵ و شمەکانەیە کە هاوردەی هەرێم دەکرێت باشترین نمونەی زیندووش بۆ سەلماندنی ڕاست و دروستی قسەکە ئەوەیە کە لەساڵی ۲۰۱۹دا ژمارەی ئەو کەسانەی کە تۆمارکراون و تووشی نەخۆشی شێرپەنجەبوون گەیشتۆتە پێنج هەزارو 100 کەس کە ڕێژەکە بەراورد بەسااڵنی پێشتر زۆر زیادیکردووە. لە هەموو واڵتانی پێشکەوتوودا بۆ پێشخستن و بوژانەوەی سەرخان و ژێرخانە ئابوورییەکەی و هەمەجۆربوونی سەرچاوەی داهات گرنگی وەکیەکی بەهەموو سێکتەرە جۆراوجۆرەکان دەدرێت نەک چەند سێکتەر و کەرتێک بکەنە قوربانی تاکە سێکتەرێک، وەک ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوو ئێستاشدا لە هەرێمدا کاری لەسەر کراوەو هەموو سێکتەرەکانی کشتوکاڵ ،ئاو ،پیشەسازی، بازرگانی و ...هتد بەتەواوی پشتگوێخراون و بونەتە قوربانی سێکتەری سوتەمەنی کە لەجێی ڕەحمەت و نیعمەت بۆ هاواڵتیان زیاتر بووەتە میحنەت و زەحمەت. ڕاستە سێکتەری سوتەمەنی گرنگی تایبەتی خۆی هەیە ،بەاڵم خۆناکرێت بەهۆی ئەوەوە سێکتەرەکانی تر پەراوێزو فەرامۆش بکرێت ،لەگەڵ هەڵبەزو دابەزی بەهاکەیدا ئیتر خەڵکی چاوەڕوانی قەیرانێکی تر بن. ئەم پەراوێزخستنەی سێکتەرەکانی تر بەشێوەیەکە بەڕوونی ڕەنگیداوەتەوە لەسەرزەمینی واقیعدا بۆنمونە سەرەڕای هەبوونی زیاتر لە ۳٥ملیار مەتر سێجای ئاوی هەرێم ئێستا بەشی کەمتر لەسێ یەکی ئەو بڕە بەنداو لەهەرێمدا هەیە، لەهەبونی ئەو سوتەمەنیە زۆرە لەهەرێمدا کەچی تائێستاش نەتوانراوە گەنجینەیەک – خەزانێک -لەهەرێم دروستبکرێت کە توانای هەڵگرتنی ٥۰ملیۆن لیتر سوتەمەنی هەبێت تاکو بتوانرێت لە سەرهەڵدانی قەیرانێکی بچووکیشدا سودی لێببینرێت ،ئەمە سەرەڕای
هەبوونی دەیان جۆر کەرەستەی خاوی هەمەچەشن نەتوانراوە کارگەی پێویستیان بۆ بنیادبنرێت و تەنانەت ئێستا بەشی نیوەی بەرهەمی دانەوێڵەی هەرێم سایلۆ هەیە بۆ هەڵگرتنیان. ئەو سێکتەرەی کە ڕۆڵی هەیەو پێویستە بۆ گۆڕینی هەر هەرێم و واڵتێک لە بەکاربەرەوە بۆ بەرهەم هێن ،سێکتەری کشتوکاڵە کە جێی داخە لەگەڵ هەبوونی زەوی بەپیت و کەش و ئاو و هەوای لەبارو دەستی کاری باش ،بەاڵم زۆرینەی بەرهەمەکانی سەوزە و میوە لەدەرەوە هاوردە دەکرێت لەکاتێکدا بەگرنگیدان بەم سێکتەرەو بوژاندنەوەو ڕزگارکردنی لەپوکانەوەی تێیکەوتووە دەتوانرێت نەک بەشی پێداویستی دانیشتوان بەڵکو بەشی سێ هێندەی دانیشتوانی ئێستای هەرێم بەرهەم و بەروبومی کشتوکاڵیمان هەبێت. بەدڵنیاییەوە گەر لە ٪۲٥ی ئەو پارەیەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ کڕین و هاوردەی بەرهەمی کشتوکاڵی چۆتە دەرەوە بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ دابین بکرایە ئەوا حاڵی کەرتی کشتوکاڵ وەک ئێستانەدەبوو، چونکە بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێم تەنها لە ماوەی ۱۰ساڵدا ۲۰۱٤ - ۲۰۰٤بایی ۷ملیار و ۱۳۹ملیۆن دۆالر تەنها بەروبومی سەوزە و میوە هاوردەی هەرێم کراوە. دەبێت لەوە هەرەسهێنانتری کەرتی کشتوکاڵ چیتر بێت سەرەڕای ئەو هەموو زەوییە کشتوکاڵیە بەپیتە و دەشتە کاکی بەکاکیەکانی شارەزوور ،بتوێن ،دەشتی هەولێر ،سلێمانی و .....چەندین ناوچەی تر کە هیچی کەمترنیە لە بەپیتی دەشتە ئاماژەپێکراوەکان . باشە دەبێت چ هۆکارێک هەبێت بەرهەمێکی کشتوکاڵی وەک نۆک بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ،لە ساڵی ۲۰۱۰دا بڕی 18هەزار و ٥۹٤تۆن بەرهەمهێنرابێت ،بەاڵم دوای هەشت ساڵ و لەساڵی ۲۰۱۷دا بڕی بەرهەمهێنانی هەمان بەرهەم نزمبێتەوە بۆ ٩هەزارو 5٢٣تۆن واتا ڕێژەکە لە ٪50دابەزیوە ،لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان سااڵنە پێویستی بە 58هەزارو
٩50تۆن هەیە. یاخود چ ڕەوایەتیەکی تێدایە سااڵنە هەرێم پێویستی بە دوو سەد هەزار تۆن برنج هەبێت کەچی تەنها 5ـ ٦پێنج بۆ شەش هەزار تۆنی لێبەرهەم بهێنرێت ،لەساڵێکدا بایی ۲۳۰ملیۆن دۆالر برنج لەواڵتانی دەرەوە هاوردە بکەین . لەوەش نالۆژیکی تر ئەوەیە کە لەهەرێمدا سااڵنە تەنها 54هەزار تۆن میوە بەرهەم دێت ،لەکاتێکدا پێداویستی هەرێم بۆ میوە لەساڵێکدا ٥۳۰هەزار تۆنە . ئەم داڕمانی ئابوورییە بواری ئاژەڵداریشی گرتووەتەوەو گەر حاڵی لە کشتوکاڵ خراپتر نەبێت ئەوا باشتر نیە ،بۆ نمونە لەساڵی ۲۰۰۳دا تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە چوارملیۆن سەر ئاژەڵ هەبووە بە مەڕو بزن و ڕەشەواڵخیشەوە ،بەاڵم ڕێژەکە دوای ۱٦ساڵ واتا لەساڵی ۲۰۱۹دا دابەزیوە بۆ یەک ملیۆن و 700سەر ئاژەڵ ،واتا ڕێژەکە لەنیوە زیاتر دابەزینی بەخۆوە بینیوە. ئەم داتاو ژمارانە پێویستیان بە هەڵوەستەکردن هەیە لەالیەن بەرپرسان و الیەنی پەیوەندیدارەوەو ناکرێت بەئاسایی وەریبگرن. دەبوایە حکومەتی هەرێم و بەرپرسە بااڵکانی ئەو قەیرانەی لە چەند ساڵی ڕابردودا ڕووی لەهەرێمکرد ،دایبچڵەکاندنایەو بیریان لەوەبکردایەتەوە کە هۆکاری سەرەکی دروستبوون و سەرهەڵدانی قەیرانەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لەسااڵنی ڕابردوودا تەنهاو تەنها پشت بەیەک سەرچاوە بەسترابوو کە سوتەمەنی بوو . بەدڵنیاییەوە گەر هاوشانی سێکتەری نەوت و سوتەمەنی گرنگیش بدرایە بەکشتوکاڵ و ئاو و ئاژەڵداری و پیشەسازی و بازرگانی .....هتد ،ئەوا هەرگیز نەهەرێم و نەدانیشتوانەکەشی نەتووشی قەیران دەهاتن و نەمەترسیش لەسەر ئاسایشی خۆراک و ئاویان دروست دەبوو . بۆئەوەی هەوڵەکانی گۆڕینی هەرێم لە هەرێمێکی بەکاربەرەوە بۆ بەرهەمهێن بگۆڕدرێن و سەرکەوتووبێت ئەوا گرنگترین خاڵ و دەستپێک گرنگیدانە بە بەرهەم و بەروبومی خۆماڵی و دروستکردنی بازاڕ بۆ
بەرهەمی جوتیاران و خاوەن کارگەکانی هەرێمی کوردستان و دانانی سنورێک بۆ ئەو هاوردە بەلێشاوەی کااڵ و شمەکی دەرەکیە ،دەبێت هەمووان لەو ڕاستیە بگەن کە هاوردەکردنی ئەو هەموو کااڵ و شمەکە یەکسانە بەچوونە دەرەوەی بڕە پارەیەکی زەبەالح . بەرپرسانی واڵتانی دنیا لەپێناو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و ڕێگریکردن لە کااڵو شمەکی هاوردە هەموو هەوڵێک دەدەن و چەندین ڕێوشوێن دەگرنەبەر ،لە ساڵی ڕابردوودا وەزیری کشتوکاڵی تورکیا لە لێدوانێکیدا وتی“ :هاوردەکردنی بەروبومی کشتوکاڵی دەرەکی لە هاوردەکردنی تیرۆرو گروپە توندڕەوەکان مەترسیدارترە بۆ واڵت” ئەم وتەیەی وەزیری کشتوکاڵی تورکیا لەکاتێکدایە کە لە ()٪۸٥ی هاوردەی بەروبومی سەوزە و میوە بۆهەرێم لە هەردوو واڵتی تورکیا و ئێرانەوەیە . یاخود لەساڵی ۲۰۱٥دا هەواڵێک باڵوبوویەوە ،کە لەوکات و ساتەدا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو ئەویش ئەوەبوو کە سەرۆکی چیچان ڕەمزان قادرۆڤ تەاڵقی لەخێزانەکەی خواردوە کە ئەگەر شتێک بێنێتە سەر سفرەی خواردنی ژەمەکانیان کە وەبەرهێنراوی بیانی و دەرەوەی واڵت بێت، لەکاتێکدا لەهەمان بەرهەم چیچانیەکەی هەبێت ،ئەم تەاڵقەی سەرۆکی چیچان لەکاتێکدابوو کە سەردانی کارگەیەکی وەبەرهێنانی چیچانی کرد ،ئەوەش لەپێناو بایەخدان بوو بە بەرهەمی خۆماڵی . بەاڵم ئایا بەرپرسانی بااڵی هەرێم تاچەند لەگەڵ لێدوانەکەی وەزیری کشتوکاڵی تورکیان و تاچ ڕادەیەکیش نیمچە هەڵوێستێکی وەک سەرۆکی چیچانیان دەبێت. چونکە زۆرجار زۆرێک لە بەرپرسانی بااڵی هەرێم بۆکڕینی پێداویستیەکی ئاسایی ڕوو لەواڵتانی دەرەوە دەکەن و ئەوەی بەخەیاڵیاندا نەیەت بەرهەمی ناوخۆ و پاراستن و گرنگیپێدانیانە ،تاکو گۆڕانکاری لەو عەقڵیاتانەشدا نەکرێت و ڕوونەدات ئەوا هەر بەهەرێمێکی بەکاربەری دەمێنینەوە. *ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
نرخی ئۆتۆمبێل بەڕێژەی لە ٪5بۆ ٪20بەرزبۆتەوە مەزهەر كەریم 10رۆژ لەمەوبەر ئەركان محەمەد ئۆتۆمبێلەكەی لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا فرۆشت ،بە درێژایی ئەو ماوەیە بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت ئۆتۆمبێلێكی هاوشێوەی ئەوەی خۆی بە هەمان نرخ دەستكەوێت بەاڵم سەرجەم گەڕانو سەردانەكانی بۆ پێشانگاكان بێ ئەنجامبوون. ئەركان رۆژانە دەچێتە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێلو لە كەسانی نزیكو ناسراویش هەواڵ دەپرسێت ،بەاڵم پارەی گیرفانی ئەم دەرەقەتی كڕینی ئۆتۆمبێل نایەت. دوای بێ ئومێدبوونی لەوەی ئۆتۆمبێلێكی تر بكڕێت ،ئەركان وتی“ :ئێستا زیاتر لە 500 دۆالر زیادەش دەدەم بەو دوو مەعرەزچیەی ئۆتۆمبێلەكەیان لێكڕیم ،كە ئۆتۆمبێلەكەی خۆمم بدەنەوە بەاڵم داوای خێری زیاتر دەكەن”. ئەركان و بەشێك لە هاواڵتیان جگە لە حەزی گۆڕین زۆرجاریش بە ئامانجی بەدەستهێنانی قازانج زوو ئۆتۆمبێلەكانیان گۆڕن ،بەاڵم هەموو جارێ سەوداو مامەڵەكە بەدڵی ئەوان نابێ. بڕیارێكی ساڵی رابردووی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ڕێگری لە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو لە واڵتانی دەرەوە ،گرانبوونی ئۆتۆمبێلی بەدوای خۆیدا هێناوە. لەمانگی حەوتی ساڵ رابردوەوە حكومەت
بڕیاریدا ئۆتۆمبێلی لێدراو لەواڵتانی دەرەوە نەهێنرێتە هەرێم نرخی ئۆتۆمبێل سێ سەد بۆ چوار سەد دۆالر زیادیكرد ،بەاڵم لەیەكی مانگی ئەمساڵەوە ،ئەو بڕە پارەیە زیادیكردووە هەر ئۆتۆمبێلێك پینج سەد دۆالر بۆ هەزار دۆالر نرخەكەی گرانبووە، ئەمە قسەی مەعروف ڕەئوفە بەڕێوەبەری
پێشانگای ڕێباز لە شاری سلێمانی. بۆ “زەمەن”ی روونكردەوە ئۆتۆمبیلی جۆری بچوكو یابانی ،كە نرخیان لەخانەی 100هەزار دۆالر (یەك دەفتەر)دا وەك تۆیۆتا یارسو تۆیۆتا كروالو نیسان تیدا نیسان سەنی ،مستەر بۆشی نرخیان هەزار بۆ هەزارو پێنج سەد دۆالر زیادیكردوە،
هەرچی ئۆتۆمبێلی یابانی ،نرخی لە بیست هەزار بۆ چل هەزار دۆالردایە وەك جۆرەكانی تۆیۆتا نافارا و تۆیۆتا الندگرۆزەر ،بەسەرجەم مۆدێلەكانیەوە سێ هەزار تا پێنج هەزار نرخەكەی زیادیكردوە. لەبارەی نرخی جۆری ئۆتۆمبێلی كۆریو ئەمریكیو چینی ،كە ئێستا لەبازاڕەكانی
ئۆتۆمبیلدا هەن لەهەرێم ،شڤان كەریم خاوەنی پێشانگای نوری لە شاری سلێمانی دەڵێت :ئۆتۆمبیلی كۆری جۆری ئەلێنتراو كیاو هۆندا ،بۆ نرخی هەر ئۆتۆمبیلێك هەزار دۆالر زیادیكردووە ،هەرچی ئۆتۆمبیلی چینیو ئەمریكیە پینج سەد دۆالر بۆ هەزار دۆالر زیادیكردوە بەپێی گەورەیو بچوكیو پاكیو پیسیو مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكان دەگۆڕێت. شڤان كەریم باسی جۆری ئەو ئۆتۆمبیالنەش دەكات پێشتر لەدوبەیەوە دەهاتن پێیان دەوترا لێدراو ،ئێستا رێگە بەهاتنیان نادرێت ،نرخی هەر ئۆتۆمبیلێكیان پێنج سەد دۆالر بۆ هەزار دۆالر بەرزنەبۆتەوە ،لەگەڵ ئەوەشدا لەكاتی رێكاری بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆدا ،مەرجی پشكنینیان بۆ دادەنرێت ،وەك پشكنینی ئیرباكو شانسیو جۆری لێدراوی بەپلەی یەكدێت ،لەكاتی كردن بەناویشەوە لەكەسێك بۆ كەسێكی دیكە پشكنین بۆ ئۆتۆمبیلەكە ئەنجام دەدرێت. بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم ،یەك ملیۆنو 740هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان هەن ،بەدەر لەئۆتۆمبێلی سەربازی ،كە ژمارەكەیان ئاشكرا نیە. ئەسعەد مەال كەریم ،وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم ،سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخ پێداگری لەسەر دروستی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ كرد بۆ رێگری لە هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو و بۆ “زەمەن”
وتی“ :ئەو ئۆتۆمبێالنەی پێشتر دەهاتنە كوردستان هیچ مەرجێكی توندوتۆڵیان نەبوو، هەربۆیە رێگری لە هێنانیان كارێكی پێویست بوو دەبوایە زووتر لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێالنەوە رێكار بگیرایەتەبەر”. وتیشی“ :گرانبونی ئۆتۆمبێل كارێكی بازرگانیە و ناكرێت ئێمە بەردەوام بڵێین با هەرچی ئۆتۆمبێلە هەر جۆرێك لێدراوی پێوەیە با بێتە هەرێم بۆ ئەوەی نرخ بەرز نەبێتەوە”. گواستنەوەی گشتی لە هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی هێجگار خراپدایەو تەنها پاسو تاكسی بەكاردەهێنرێتو كە ئەوەش وەك پێویست بەردەست نین یاخود گرانتر لەسەر هاواڵتیان دەكەون ،ئەوەش وایكردووە خەڵك زۆربەی كاروبارەكانی بە ئۆتۆمبێلی خۆی رایی بكات. ئەمیر بەكر ،جێگری سەرۆكی سەندیكای ئابوریناسانی كوردستان ،پێیوایە جگە لە بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ ،نەمانی متمانەی هاواڵتیان بەبانكەكان بووەتە هۆی گرانبوونی ئۆتۆمبێل. ئەمیر بەكر ،بە “زەمەن”ی وت: “هاواڵتیان نایانەوێت پارەی كاش لەماڵەوە دابنێن بەوهۆیەوە دەیدەنە شتومەكێك ڕۆژانە بەكاریبهێنن هەركاتێكیش بیانەوێت بیكەنەوە بەپارەی نەختینەی هەربۆیە دەیدەنە ئۆتۆمبێل ،هەر كەلوپەلێكیش لەالیەن هاواڵتیانەوە داخوازی لەسەر بێت وەك ئۆتۆمبێل ئەوا نرخەكەی بەرز دەبێتەوە”.
ا� ��ا ب�� ت
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
11
دایكی ههدیل كۆڵی نهدا هەتا سهركهوت ئیناس عەبدواڵ ئاوارهیی به تهواوی ژیانی ههڵگێڕایهوه، لهالیهك خهمی بژێویی خێزانهكهی و لهالیهكی ترەوە پهروهردهكردنی چوار منداڵەکەی ،بۆیه نهیتوانی دهستهوهستان بێت و هیچ نهكات. دایكی ههدیل ( 4٣ساڵ) سێ كچ و كوڕێكی ههیه ،هاوسهرهكهی خانهنشینی سهربازییه و له رووداوهكانی 2014دا قهزای حهویجهیان بهرهو زاب بهجێهێشت و لهوێشهوه دوای دوو ساڵ جارێكیتر بهرهو شاری كهركوك ئاوارهبوون. دایکی هەدیل دەڵێت :نهمانتوانی بهرگهی خهرجی رۆژانهمان بگرین و ناچار له كهمپی لهیالن سێ (یارمجه) نیشتهجێی بووین تا پشت به هاوكاریی رێكخراوه مرۆییهكان ببهستین ،لەگەڵ ئەوەشدا به ئاسانی دهستمان نهدهگهیشت به
رێگهیهكی تر بهتایبهت كه ههزار دیناری له حكومهتی
هاوكارییهكانیش ،بۆیه ههوڵمدا بۆ بژێویی خێزانهكهم بدۆزمهوه، هاوسهرهكهم مانگانە تهنها 60 وهردهگرت بههۆی ههڵهیهكهوه بهغداوه. له بهختی خێزانهكهی دایكی ههدیل، كهمپهكهیان داخراو به كرێی مانگانهی 11٥ههزار دینار شوقهیهكیان له كهركوك بهكرێ گرت. ئەم ژنە لە رێی دراوسێیهكانیهوه بیستی رێكخراوێكی مرۆیی خولی فێربوونی درومانی دهكاتهوه؛ دایكی ههدیل لێبڕاوانە بهشداری لەو خولەدا كرد وتی :من تهنها پارچه قوماشێكیم دەستکەوت ،لهبهر زۆریی ژمارهی ژنانی بهشداربووی خولەکە ،ئامێری درومانی بهرنەدەكهوت ،دراوسێیەکمان ئامێری درومانی ههبوو ،بهو پارچه قوماشهی له خولهكهدا دهستم كهوت ،دهستمكرد به درومان و ئهوهی دووریم
بووه جێی رهزامهندی خهڵكی گهڕهك و ههر زوو ناوبانگم له دروماندا باڵوبۆوه. ئەم ژنە تا ماوهیهك ئامێری درومانی دراوسێیهكهیان بهكاردەهێنێ ،دواتر خۆی ئامێرێكی دەستی دوو دەکڕێت و لەبەر نەبوونی کورسی لهسهر زهوی دادەنیشێت و دەکەوێتە کاری درومانی. ئێستا دایكی ههدیل بە رەنج و ماندوبوونی خۆی پارهی دهستدهكهوێت و بژێوی خێزانهكهی دابین دهكات و ناوبانگی لە ناو خەڵکیدا باڵوبووەتەوە و ناسراوە ،ئەو دەڵێت :ئێستا کارەکانم خواستی زۆریان لەسەرە و خەونی ئەوەم هەیە بتوانم خولی فێربونیش بۆ ژنان بکەمەوە. دایکی هەدیل له ئهزموونی خۆیهوه پهیامێكی بۆ كچان و ژنان ههیه و دەڵێت :بههرهی خۆتان بهكاربهێنن ،كۆڵمهدهن و ههوڵبدهن ژیانتان بهرهو باشتر بگۆڕن.
وێنەکێشێکی کورد ،کازم ساهیر و
سەرۆکی هیندستان سەرسام دەکات هێدی ساڵح /هەولێر
هونەری مامەڵەکردن لەگەڵ خوێندکاردا
مامۆستا پێگەی تایبەتی ناو کۆمەڵگایە و ئەرکێکی زۆری لەسەر شان هەیە و پێویستە زۆر بە دڵسۆزانەو نەرمی مامەڵە لەگەڵ هەموو جۆرە خوێندکارێک بکات. ماڵپەڕی سەیدەتی لە زاری نادین زاهیر ،شارەزا لە بواری هونەری ئەتەکێتدا ،چەند رێنماییەکی باڵوکردەوە ،لەوانە: دەبێت مامۆستا کاتێک دەچێتە ناو پۆل ،ساڵوێکی گەرم بەروویەکی خۆشەوە بکات لە خوێندکارەکانی.
وێنەکێشێکی کورد ٣٣ساڵە لە پاڵ دیواری قەاڵی هەولێر وێنەی خەڵک دەکێشێت و وەک دەڵێت بەرهەمە هونەرییەکانی سنووری کوردستانیان بڕیوە و گەیشتوونەتە زۆرێک لە واڵتانی دنیا. ئازاد رەشید ،ناسراو بە ئازاد تەنیا، لەدایكبووی ساڵی 1970ی گوندی سماقوڵی سەر بە شاری رانیەیە و ماوەی ٣٣ساڵە لە تەنیشت دیواری قەاڵی هەولێر وێنە دەکێشێت، یەکەم وێنەی ئازاد دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی سەرەتایی خوێندن کە وێنەی پیاوێکی کێشاوە بە تەنەکە نەوت بەسەر مااڵندا دابەش دەکات، مامۆستا وێنەکەی زۆر بەدڵ بووە و داوای لە باوکی کردووە هاوکاریی بکەن. بژێوی ژیانی ئازاد لەسەر هونەرەکەیەتی و هەر وێنەیەكیش بە 10خولەك دەکێشێت، رۆژانە خەڵكێكی زۆر سەردانی دەكەن و وێنە تایبەتەکانیان الی ئەو دەکێشن ،جگە لە وێنەکێشان ،ئازاد تەنیا شیعریشی نووسیوە و لە چەند فلمێکیشدا رۆڵی بینیوە و لە بۆنە و ئاهەنگەکانیشدا ئامێری سازی ژەنیوە ،ئەو
دەڵێت :دواجار سروشتی جوانی کوردستان، کردمی بە وێنەکێش. ئازاد تەنیا دەڵێت :وێنەکێشان منی بە
ناتوانێت بەشداریی هیچ کارێکی هونەریی بکات مەزهەر کەریم
پێویستە مامۆستا هەوڵبدات پەیوەندیی لەگەڵ خوێندکارەکانیپتەو بکات و گوێیان بۆ بگرێت و نەیانشکێنێتەوە.
ئەکتەری بواری کۆمیدیا فەرەیدون قاسم ،باس لەوە دەكات ئێستا وەک ئەكتەری سەرەكیی لە بەرنامەی (مقۆ مقۆ) رۆڵ دەبینێت ،كە رۆژانی هەینی لە کەناڵی سپێدەوە پێشكەش دەكرێت. فەرەیدون قاسم بە “زەمەن”ی وت“ :بەهۆی ئەوەی لەگەڵ كۆمپانیای بابیلۆن گرێبەستێكی واژۆ كردووەو رۆڵی سەرەكیی هەیە لە بەرنامەی مقۆمقۆدا ،ناتوانێت بەشداریی هیچ کارێکی دیکەی هونەریی بکات و لە هیچ کەناڵێکی ترەوە دەربکەوێت”. لەبارەی ئەوەی بۆچی بەرنامەی مقۆ مقۆ وەك پێویست بینەری نییە ،ئەم ئەکتەرە هۆکارەکەی بۆ پەیوەندی نێوان بینەرو خودی کەناڵەکە دەگەڕێنێتەوەو دەشڵێت :بەرنامەکە وەک پێویست هونەرمەندی ناسراوی تێدا نییە. فەرەیدون بۆ “زەمەن” ئەوەشی ئاشكرا كرد کە رەنگە لە مانگی پێنجی ئەمساڵەوە جارێكی دیكە
ناوبەناو لە کاتی وانەوتنەوەدا بابەتی هەمەڕەنگ و پێکەنیناویبۆ خوێندکارەکان باس بکات بۆ ئەوەی هەست بە بێزاریی نەکەن و خولیای وانەکەی بن. رێزگرتن لە هەستی خوێندکار لە هەموو کاتەکاندا ئەگەرهەڵەیەکت کرد بەرامبەری داوای لێبوردنی لێبکە. نابێت لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵ خێزانەکانیان بە خراپیباسی خوێندکارەکانیان بکەیت ،بەڵکو دەبێت ئەگەر باشیش نەبوون ،بە شێوازێکی نەرم تێیان بگەیەنیت. ئەگەر خوێندکارەکە گرفتی هەبوو نەیتوانی وانە بخوێنێت،دەتوانیت لە دەرفەتێکدا قسەی لەگەڵ بکەیت و هاوکاریی بکەیت. ئەگەر خوێندکارەکە لە کاتی وانەدا باش نەبوو ،دەتوانیت بەنەرمی فێری بکەیت کە چۆن گرنگیی بە وانەکانی بدات.
هونەری شەڕکردن خوێندنگایەکی چینی تایبەت بە راهێنانی هونەری شەڕکردن و بەرگری کردن ،بەهۆی ناوازەییەوە ،ناوی چووە کتێبی گینسەوە. خوێندنگای زەنگوا تاگۆو مارشاڵ ،لە پێشبڕکێیەک لەگەڵ چەند خوێندنگایەکی دیکە ،گرووپێکی خوێندکارەکانی لە ماوەی یەک خولەکدا نمایشێک دەکەن ،تێیدا بە خێرایی و جوانترین شێوە، جووڵە دەکەن و لە یەک قاڵبدا لەسەر یەک کۆدەبنەوەو روو دەکەنە یەک بەو هۆیەوە توانییان ژمارەی پێوانەیی بشکێنن.
تەواوی کوردستان و جیهان ناساندووە .هەموو رۆژێک زیاتر لە 10وێنە دەکێشم و هەر بەم جۆرەش بژێوی ژیانم پەیدا دەکەم ،تا ئێستا
وێنەی چەندین کەسی ناوداری جیهانیم کێشاوە کە کاردانەوەی باشیان لێکەوتووەتەوە .ناوبراو نمونەیەکی بۆ “زەمەن” باسکردو وتی :ساڵی 1996کەناڵێکی ئەڵمانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردم ،وێنەو بەرهەمەکانمی پیشانی جیهان دا، هونەرمەندی گەورەی عەرەب کازم ساهیر دوای ئەوەی وێنەکەی خۆی لەنێو وێنەکاندا بینی، پەیوەندی پێوەکردم و دەستخۆشی لێکردم. دواتریش سەرۆکی ئەوکاتی واڵتی هیندستان داوای کرد وێنەیەکی بۆ بکێشم ،کێشام و بە پۆست بۆم نارد. ئێستا ئازاد لەسەر مێز و کورسییەکەی زیاتر وێنەی کەسایەتییەکان دەکێشێت ،بەتایبەت بۆ لەدایکبوون و مردوان و بۆنە تایبەتەکان ،ئەو دەڵێت :هەندێ جار کێشە و گرفتم بۆ دروست دەبێ ،زستانان باران و سەرما ،هاوینانیش خۆرەتاوی گەرم دەبنە هۆی وەستاندنی کارەکەم بۆ ماوەیەکی کاتی. ئازد تەنیا ،نرخێکی کەمی لەسەر وێنەکان داناوە ،هۆکاری ئەوەش بۆ بێپارەیی خەڵک و قەیرانی دارایی دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت: هەرزانترین وێنە 10هەزارە و گرانترینیش ٥0 هەزار دینارە .گۆڕانکاری نرخی وێنەکانیش بەپێی قەبارەی وێنەکان گۆڕانی بەسەردا دێت.
ئامێرێکی چوار قاچی ئەندازیارێکی میکانیکیی کەنەدی ،توانی ئامێرێکی پێشبڕکێی بەهێز دروست بکات کە بە دوو بزوێنەری کارەبایی لە جۆری ACکاردەکات. جوناسان تیپت بەهۆی لێهاتوویی لە بوارەکەی خۆیدا کە میکانیکییە ،توانی ئامێریکی گەورەی چوار قاچیی دروست بکات کە بەرزییەکەی ٥.1مەترە و بەمەش ناوی چووە کتێبی گینسەوە. ئامێرەکە بە خێرایی و بە تەکنیکی پێشکەوتوو کاردەکات و توانی پێوانە بشکێنێت.
بەشداریی (پەتری پۆت) بكاتەوەو وتیشی“ :ئێستا هەریەك لە (ماهیر حەسەنو ئەحمەد جۆاڵ) و چەند هونەرمەنێكی دیكە ،لە هەوڵدان ئەو بەرنامەیە بە شێوازێكی نوێ پێشكەش بكەنەوە”. ئەم ئەکتەرەی بواری کۆمیدیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەنیازە لەگەڵ ئەندامانی تیپی هونەری رەنگاڵە ،جارێكی دیكە دەست بەكەنەوە بە كاری شانۆیی ،بەاڵم نەبوونی هۆڵی گونجاو بووەتە رێگر لەبەردەمیانداو بە گوتەی خۆی لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەدان و وتی“ :لەگەڵ ئەوەی فەرمانبەری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەم و رۆژانە دەوام دەكەم ،هاوکات خولێكی كاری مۆنتێریم كردۆتەوە بۆ چەند گەنجێکی شاری سلێمانی و فێری تەکنیکی کاری مۆنتێرییان دەکەم”. یەکەم دەرکەوتنی فەرەیدون قاسم لەسەر شانۆ ،دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1991و یەكەم كاری هونەریی ئەو بەناوی (قۆپچەی مەرگ) بووە ،تا ئێستاش بەردەوامە لە كاری هونەری و بەشداریی لە چەندین کاری هونەریدا کردووە.
گەورەترین نەستەلە لە واڵتی تەکساس ،گەورەترین نەستەلە لە جیهاندا کە بەرزییەکەی 26ئینجە دروست دەکرێت و ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە. لەالیەن گرووپێکی کۆمپانیای هێرشی کە زیاتر لە 40کەس بەشداریی کردووە ،نەستەلەیەکی گەورە لە جۆری سنکێرس دروستکرا کە چەندین پێکهاتەی وەک شیر و هەنگوین و قاوەی تێدایە و توانی ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت. دواتر نەستەلەکە بەسەر کارمەندانی کۆمپانیاکەدا دابەشکرا.
ا� ��ا ب�� ت
10
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
یاسین قادر بەرزنجی:
یەکەمین ئەوینم بە خۆمەوە نەبینیوە نووسەر و ھونەرمەندی دیاری کورد (یاسین قادر بەرزنجی) لەم دیدارەی “زەمەن”دا باس لە ھەندێکی حاڵەتی تایبەتی ژیانی خۆی دەکات و ئاماژە بەو ھونەرمەندە کۆچکردووانە دەدات کە رۆژگارێک پێکەوە کاریان کردووەو دەڵێت :بیری ھەموویان دەکەم. سازدانی :زەمەن * چ شتێکی گرنگ لە ژیانی گەنجێتیتدا ھەیە کە بە نووسین و ھونەر نەتتوانیوە گوزارشتی لێ بکەیت و ئێستا بتەوێت باسی بکەیت؟ لە گەنجیدا ویستم دوای قۆناغی ناوەندیی لەپەیمانگای ھونەرە جوانەکانی بەغدا بخوێنم ،ھەموو خەونێکم ئەوەبوو شانۆ بخوێنم ،بەاڵم لەبەر ئیمزا نەکردن و نەچوونە ناو یەکێتیی قوتابیانی سەر بە رژێمی دیکتاتۆری وەرنەگیرام و ئەو خەونەم لەبار برا ،دوای سێ ساڵ و پاش تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی ،خاڵی رەوانشادم (د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ) ویستی بە ھەوڵی حزبی شیوعی عیراق، زەمالەیەک لە یەکێتیی سۆڤیەت بەدەست بهێنم دیسان بۆ خوێندنی شانۆ ،ئەویش سەری نەگرت ! ئیدی لەگەڵ ئەو خەمبارییەمدا پەیمانم بە خۆم دا ھەر بۆ شانۆ بژیم و خۆم پەروەردە بکەم. * یەکەم دەرکەوتنی ھەر نووسەر و ھونەرمەندێک جۆرە ھەستێکی تایبەتی ھەیە ،الی تۆ ئەمە چۆن بوو؟
چی لە یەکەم دەرکەوتن خۆشترە،وامدەزانی ھەموو شادییەکی ژیان میوانمە ،لە چاوی مامۆستاکانم و ھاوڕێکانمدا بریسکانەوەی خۆشەویستیم بەدی دەکرد ،بیرم لە دەرکەوتنی تازەتر و جوانتر دەکردەوە ،ھەستم بە خۆشنوودیی ئەکتەریی دەکرد ،دەمخوێندەوە ،ھەستم دەکرد پێویستیم بە مەشقی دەنگ و جەستەیە ،ھەستم بەوە دەکرد دەبێ نەوەستم و ھەنگاوەکانم گورج بکەمەوە . * ھەمیشە کەسانی ھونەرمەند کەمترین کاتیان ھەیە بۆ خێزان و ھاوسەر و لەم رووەوە رووبەڕووی گلەیی زۆر دەبنەوە ،ئەزموونی تۆ لەم بارەوە چۆنە؟ من ھەر ھونەرمەند نەبووم ،بەڵکو کارکردنیرۆژانەم لە کتێبخانەی گشتیی سلێمانی (لە ۱۹۸۲ تا ئەم ساتە) زۆربەی تەمەنمی لەگەڵ خۆیدا برووە ،لەگەڵ ئەوانەشدا نووسین و رۆژنامەنووسی دیسانەوە گەلێک لە کاتەکانمی بردووە.
ئەو سێ الیەنە رۆژگارو شەوگارمیان بە خۆیانەوە خەریک کردبوو ،بەوە بەختەوەر بووم رێکەوتی ژیان تووشی ھاوژینێکی مێشک کراوەو ژیاندۆستی کردم و ھاوکاری ھەمیشەییم بوو ،لە راستیدا مافی تەواوم نەداوەتەوە ،حەوانەوەی خۆم و خزمەتی ماڵ و منداڵ ،ھەروەھا لە گەلێک بەرژەوەندیی شەخسی، بەاڵم ئەو رێزو خۆشەویستییەی کە خەڵکی بەرامبەر ھونەرەکەم و قەڵەمەکەم و خزمەتی ماندوونەناسانەم لە کتێبخانەی گشتیی شارەکەم پێیان بەخشیوم ،قەرەبووی ھەموو شتەکانی تری کردووەتەوە ،نەک ھەر بۆ من ،بەڵکو بۆ منداڵەکانم و دایکیشیان بووەتە مایەی خۆشبەختی و خۆشحاڵی . * چیرۆکی یەکەمین ئەوینت چی بوو و بە کوێ گەیشت؟ بڕوا بکە یەکەم ئەوینم بە خۆمەوە نەبینیوە،من لە ھەڕەتی مێردمنداڵی و جوانیدا ھەمیشە لەناو شانۆدا ژیاوم ،مامۆستاکەشم خاتوو (بەدیعە دارتاش) بوو و سەرکوێری کردبووم ،دادە گیانم تەنیا بە عەشقی ھونەر پەروەردەی دەکردین ،بەاڵم دواترو کاتی بەرامبەر دیاریکردن ،ئەوینی یەکەم لەدایک بوو. * لە زۆرێک لە کارە ھونەرییەکانتدا رۆڵی کەسێکی توڕە دەبینیت ،ئایا لە ژیانی ئاساییشدا ئەم توڕەبوونە بوونی ھەیە؟ زۆر جار بەشدار بووم لە دیاریکردنی ئەوکارەکتەرانەی بەرجەستەم کردوون ،وا بزانم یەکێکم لەو ئەکتەرانەی دەقم بە یەک جۆر ستایلی نواندنەوە نەگرتووەو ھەوڵم داوە چەقبەستوو نەبم و ئەزموونەکانم جودا بن . بینینی دەوری کارەکتەری نەرێنی (سلبی) و خاوەن رەھەندە دژوارەکان، الم مەبەست بوون و بە گرنگترم زانیون لە کارەکتەرە ئاسایی و فالتەکان ،ھەر چەندە لە حەفتایەکان و ھەشتایەکانی
دیمەنێک لە شانۆگەریی مۆڵەت سەدەی رابردوو گەلێ لەو جۆرە کارەکتەرانەشم خستووەتە بەرچاو ،بەاڵم ئەم نەوەیەی ئەمڕۆ ئاشنا نەبوون پێیان ،بەڕێزتان دەمناسن و لە ژیانی ئاسایی و رۆژانەدا الم وابێت کەسێکی رووخۆش ھێدی و گونجاوم . * بیری کام لە ھاوڕێ ھونەرمەندە کۆچکردووەکانت دەکەیت؟ بیری ھەموو ھونەرمەندانی کۆچکردوو دەکەم،بەتایبەت ئەوانەی ھاوڕێم بوون :مامۆستا چێوار، سوبحی کۆیی ،سەروەت سەوز ،حسێن قەرەداغی، ماجدی حەمە جوان ،جەالل بەیار ،پشتیوان بەدەوی و دوا ئەستێرەی کشاوی ئاسمانی ھونەر ئاسۆ عومەر سوارە .
* ئەو شتانە چین کە شەوان بەر لە نووستن بیریان لێ دەکەیتەوە؟ کە کاری ھونەریم دەبێ ،بیر لە دەورەکەم ودیالۆگەکان دەکەمەوە ،کە کتێبێکم لە چاپ دەبێ، خەیاڵ پەلکێشی چاپخانەم دەکات ،گەر ئەوانەش نەبێ ،تا دەخەوم ھەندێ جار قسەی خۆشی ھاوڕێ و کەسە جوانەکانمم بیردەکەوێتەوە و گەلێ جار بەو نیوەی شەوە وەک شێت دەدەمە قاقای پێکەن ! بەاڵم ھەرگیز بیر لە ئاکار و قسەی ناخۆشی ھەندێک کەس ناکەمەوە ،کە لە خوا بەزیاد بێ ژمارەیان لە نزیکەکانمدا ھەر زۆر کەم و داسقەن، ھەرگیز بیریان لێ ناکەمەوە نەوەک بێنە خەوم .
هەوار فارس :خامنە میدیاکارەکان ناھێڵن ھەنگاوی زیاتر بنێی
زەمەن کچە شانۆکارێکی شاری کەرکوک بۆ “زەمەن” ئاماژە بە سەرەتای ئاشنابوونی خۆی بە شانۆ دەکات و باس لەوە دەکات کە زۆر شانۆکاری بینیوە پێش ھاوسەرگیرییان مەرجیان بۆ ھاوسەرەکانیان داناوە ،بەاڵم مەرجەکانیان وا دەرنەچوون و دەڵێت :نازانم من جیاواز دەبم یاخود ئەبێ خۆم رادەستی ئەو قەدەرە بکەم کە بۆم دیاریکراوە. ھەوار فارس لەدایکبووی شاری ھەولێرە و دەرچووی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی کەرکوکەو سەرەتای ئاشنابوونی بە ھونەری شانۆ لە چاالکیی قوتابخانەکانەوە دەستی پێکردووە ،کە ئەوکات خوێندکاری یەکی ناوەندی بووە. ھەوار بۆ “زەمەن” وتی :لە ماوەی پێنج ساڵی خوێندنمدا لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی کەرکوک ،لە زیاتر لە ١٠بەرھەمی شانۆییدا بەشداریم کردووە و چەندین خەاڵت و بڕوانامەی رێزلێنانم وەرگرتووە. ئێستا لە کەرکوک گرووپێکی شانۆیی بە ناوی ئەم کچە شانۆکارەوە ناونراوە ،کە بەرھەمەکانی ئاستی کوردستانیان تێپەڕاندووە و لە (ئێران و تورکیاو تونس و ئوردن) بەشداریی فێستیڤاڵە
لە گینسەوە خواردنێکی جیاواز لە واڵتی چیکاگۆ ،کۆمپانیای بوشس بینس ھەڵدەسێت بە دروستکردنی جۆرە خواردنێکی جیاواز کە کێشی 49١کیلۆ گرامە. لەالیەن ١9کەسی بەتواناوە لە ماوەی دوو رۆژدا ،خواردنێک دروستکرا کە 7٠چینە و لە پێکهاتەکەیدا فاسۆڵیا و موقەبیالتی وەک کەلەرم و گێزەر و قەڕنابیت و خەیارو چەند جۆرێکی دیکەی تێدایە. خواردنەکە توانی ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت و ناوی چووە کتێبی گینسەوە.
شانۆییەکانیان کردووە و سەرپەرشتی پێنج خولی شانۆی شەقامیان کردووە لە کەرکوک. ھەوار پێیوایە لە رێی شانۆوە دەتوانرێت گەورەترین پەیام بە جیهان بگەیەنرێت و ئەگەر شانۆ لەم چەقبەستووییەی ئێستا دەربهێنرێت دەتوانرێت گۆڕانکاری گەورە دروست بکرێت و دەشڵێت :شانۆ لە کوردستاندا نەک تەنیا بۆ خانمان ،بەڵکو بۆ کوڕانیش بەربەست دروست دەکات، ئەرکی ئێمەی شانۆکارە تەواوی ئەو کۆت و زنجیرانە بپسێنین کە بوونەتە بەربەست ،بەداخەوە ئێستا لە سەدەی بیست و یەکداین ،کەچی ھێشتا بەشێک لە خەڵکی کوردستان، ناھۆشیارن و ھاتنی کچانیان بۆ ئەم بوارە بە بڤە دەزانن، گەشبینی خۆیشی ناشارێتەوە بەوەی بەشداریکردنی خانمان لە شانۆدا لە کەرکوک ،ئاستێکی لە مامناوەندایە ،چونکە سااڵنی رابردوو ئاستی بەشداریکردن زۆر الواز بووەو ھیواداریشە کچان ھەنگاوی باشتر بنێن بۆ بەشداریکردن لە کایە ھونەرییەکاندا و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە شانۆ و سینەماو موزیک و شێوەکاری ،دەتوانن ئەقڵی کۆمەڵگە بگۆڕن و دڵخۆشیشە کە ئێستا لە کەرکوک ئەو چاالکییە ھونەریانە کاریگەریی ئەرێنیان دروستکردووە. ھەوار لەگەڵ شانۆدا ،ئەزموونی کارکردنی لە بواری ڕاگەیاندنیشدا ھەیە و نزیکەی پێنج ساڵە لە کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک کاری پەیامنێری دەکات و خۆی وتەنی توانیویەتی ھاوسەنگیی لەنێوان کاری راگەیاندن و چاالکییە شانۆییەکاندا رابگرێت و دەڵێت :ئەو بەربەستانەی کە دێنە بەردەم ھەر خانمێک لە کاری میدیایدا ،دووبارە تێڕوانینی کۆمەڵگەیە بۆ میدیاکاری مێینە ،زۆرجار خودی خانمە میدیاکارەکانیش ناھێڵن ھەنگاوی زیاتر بنێی ،بەشێکیتر رەگەزی نێرە لەو دەزگا میدیاییەی کاری تێدا دەکەیت ،گێچەڵت پێ دەکەن و ھەوڵی ناوزڕاندنت دەدەن ،بەاڵم تاوەکو ئێستا من نەمهێشتووە ئەم بەربەستانە کارم تێبکەن.
بەهرەی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کوڕێکی الو کە دەستی راستی دەستکردە ،توانی بە خێراییەکی زۆر ئامێرێکی مۆسیقی بەکاربێنێت. جیسون بارنس لە کاتێکدا خاوەن پێداویستی تایبەتە ،بەاڵم بەردەوامە لە بەدھێنانی ئامانجەکانی و بەھۆی دەستە دەستکردەکەیەوە لە ماوەیەکی کەمداو بە خێراییەکی زۆر ئامێری مۆسیقای سای درامزی بەکارھێنا ،بەو ھۆیەوە ناوی چووە کتێبی گینسەوە. جیسون بۆ میدیاکان دەڵێت لە تەمەنی ١4ساڵییەوە خولیای مۆسیقا بووەو بەردەوامە لە گرنگیدان پێی.
شکاندنی تەوالێت کوڕێکی ئەمریکی ،بەھۆی ئەوەی توانی لە ماوەیەکی کەمدا سەری تەوالێت بشکێنێت ،ژمارەی پێوانەیی شکاند. لە ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ،لە پێشبڕکێی یارییەکدا بە ئامادەبوونی چەند کەسێک ،کێڤین شێلی توانی لە ماوەی یەک خولەکدا 46 ،سەری تەوالێتی(غەربی) بشکێنێت ،بەاڵم رکابەرەکەی لە ماوەی یەک خولەکدا 42سەری شکاند. بەمەش کێڤین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ناوی چووە کتێبی گینسەوە.
ن�� ڵ ��ودەو �ڵ�ە ت��ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
9
دیموکراتەکان دۆسیەی کورد دژی دۆناڵد ترەمپ بەکاردەهێنن
دیدی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەبارەت بە کورد بێت بۆتیچ
زەمەن ئەگەرچی دۆسیەی کورد لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەمریکادا و لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا یەکێک نییە لە دۆسیە گەرمەکان ،بەاڵم کەم نین ئەو کاندیدانەش کە دەیانەوێت دۆسیەی کورد وەک کارتێکی فشار بۆ سەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەکاربهێنن و لە ماوەی ڕابردوودا قسەیان لەسەر پرسی کورد هەبووە.
ئیلیزابێس واردن
وەک زۆرێک لە کاندیدەکانی دیکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا تەنها لەکاتی هێرشکردنی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان قسەی لەسەر کورد کردووە .ئەو کارەی دۆناڵد ترەمپی بۆ ڕێگەدان بە ئۆپراسیۆنەکەی تورکیای بە “خیانەتکردن” لە کورد ناوبردو ڕوونیکردەوە کە قەیرانی مرۆیی زیاتر دروستدەکات و جارێکی دیکە دەرگاکان بە ڕووی داعشدا وااڵ دەکرێتەوە ،بەهۆی ئەو هەنگاوەوە.
لەکاتی هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان پێت پۆتیج ،ڕایگەیاند :لە مێژوودا حەوت جار پشتمان لە کورد کردووە و ئەوانمان بە تەنها جێهێشتووە ،ئەوە خیانەتە بێگومان، پێویستە ئەمریکا پارێزگاری لە هاوپەیمانەکانی بکات ،ئێمە واڵتێکی گەورەمان هەیە ،بەاڵم واڵتی گەورە مانای خیانەتکردن و پشتکردنە هاوپەیمانەکانی نییە. ئەو دەڵێت :گەر ئەمریکا بەم شێوەیە بەردەوامبێت ،ئەوا لە ئایندەدا کەس باوەڕ بە واڵتەکەیان ناکات.
جۆ بایدن
جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ،جۆ بایدن ،لە چەندین ڕووداودا لەسەر کورد بۆچوونی خۆی دەربڕیوە ،پێشتر لەکاتی بانگەشەکانی هەرێم بۆ سەربەخۆیی ،بایدن ڕایگەیاند :پێویستە هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراقدا بمێنێتەوەو ئەو واڵتە بە یەکپارچەیی بمێنێتەوە. بەاڵم لەکاتی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ،ڕایگەیاند کە ترەمپ کوردەکانی بۆ کەڵبەی گورگەکان جێهێشتووەو ئەوە شەرمەزارانەترین کارە کە سەرۆکێک لە مێژووی خۆیدا لە ئەمریکا کردبێتی ،کە پشتی کردبێتە هاوپەیمانەکانی. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا جۆ بایدن ڕاوێژکارێکی هەیە بە ناوی نیکۆالس بیرینیز، ئەو لە سەردەمی ئیدارەکەی بێڵ کلینتۆندا بە پاڵپشتیکەرێکی بەهێزی تورکیا بۆ کۆمەڵکوژکردنی کورد لەو واڵتە ناودەبرێت، ئێستاش بەشێکە لە ستافی هەڵمەتی هەڵبژاردنی جۆ بایدن.
بێرنی ساندەرز بێرنی ساندەرز ،خۆی بە الیەنگری دۆزی کورد دەزانێت ،لەکاتی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا وتی“ :ئەوەی کە پەیوەندی بە کوردەوە هەیە ١١ ،هەزار کەسیان لە شەڕی دژی داعشدا کوژران و ٢٠هەزاری دیکەشیان برینداربوون و ئەمریکاش دەڵێت“ ،ئێمە لەگەڵتانین”، بەاڵم رۆژێک لەپڕێکدا دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان و لەڕێگەی توویتەوە ،ترەمپ سیاسەتەکەی دەگۆڕێت .ئێستا پێم بڵێن چ واڵتێک لەسەر زەوی متمانە بە قسەی سەرۆکی ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە؟”.
سیستمی ئێران لەبەردەم سەنگی مەحەکدا
ئیدلیب لەنێوان بەرداشی سوریا و ڕوسیا و تورکیادا ئەو شارە گەشتیارییەی هەمووان لێی ڕادەکەن زەمەن هەموو ٢٤کاتژمێرێک زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس ئاوارە دەبن ،هەندێکجار ڕێژەکە بۆ ٨٠هەزار بەرزدەبێتەوە ،ئەمە چیرۆکی ئێستای ئەو شارە گەشتیارییەی سوریایە کە ڕژێمی سوریا و تورکیا لە لێواری پێکداداندان لەسەری و ڕووسیاش بێدەنگە.
ئیدلیب ..چیرۆکی شارە سەرنجڕاکێشەکەی سوریا دوای نۆ ساڵ لە دەستپێکردنی “شۆڕشی سوریا” هێشتا هەموو چاوەکان لەسەر ئیدلیبە ،ئەو شارەی کە بەر لەو مێژووە ،سااڵنە بە هەزاران کەس ڕوویان تێدەکرد ،بەاڵم ئێستا هەندێک ڕۆژ ژمارەی ئاوارەکان بۆ سەروو ٣٠ هەزار کەس بەرزدەبێتەوەو ڕژێمی سوریا دەیەوێت بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی دوایین بزمار بە ئەگەری ڕووخانیدا دابکوتێت و سەرلەنوێ خۆی بنیاتبنێتەوە ،بەاڵم پێناچێت ئەمەی بە ئاسانی بۆ بچێتە سەر. بە گوێرەی لێدوانی بەڕێوەبەری ڕێکخەری کاروباری سوریا ،محەمەد حەالج لە سەرەتای ئەم مانگەدا“ ،لە ئەنجامی چڕکردنەوەی هێرشەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆسەر شاری ئیدلب ،لە شەوو ڕۆژێکدا ٣9هەزار هاواڵتی ئەو ناوچانە ئاوارە بوون”. پارێزگای ئیدلیب دەکەوێتە سەر
سنووری تورکیاو بە دەروازەی سوریا دادەنرێت بە ڕووی تورکیاو ئەوروپاداو هەر ئەوەشە وایکردووە کە ببێتە جێگەیەکی ستراتیژی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا. شارەکە بەسەر پێنج ئیدارەدا دابەشبووە و ژمارەی دانیشتوانەکەی بەر لەوەی دۆخی سوریا تێکبچێت لە ساڵی ٢٠١١دا لە سەروو ١ملیۆن و 5٠٠هەزار کەسەوە بووە. ئێستا کە لە شاخەکانی چواردەوریەوە سەیری شارەکە دەکەیت ،چیتر سیما ئەوروپییەکەی تێدا نادۆزیتەوە ،بەڵکو تێکڕا ڕەنگی تۆزی گرتووەو بۆنی مەرگ لە شارەکە دێت و بە ئەستەم دەنگی تەقەی لێ دەبڕێت.
بۆنی مەرگ لە ئیدلیب دێت لولەی تفەنگەکان کراونەتە یەک، بەردەوام دەنگی تەقە دەبیسترێت، هەندێک جار تورکیا و گروپەکانی هێرشدەکەن و هەندێک جار ڕووسیا بۆردومان دەکات و سوپای سوریاش خەون بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەکە دەبینێت. حکومەتی سوریا لە ماوەی ڕابردوودا ئاشکرایکرد 6٠٠ ،کیلۆمەتر دووجایان لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلب کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و دەسەاڵتیان بەسەر ڕێگەی نیودەوڵەتی حەلەب – دیمەشق فراوانترکردووە. سوپای سوریا لەسەر بەشی ڕێگەی ئیدلب – حەلەبی سەربە ڕێگە
نێودەوڵەتییەکە بەرەوپێش چوون و لەژێر دەسەاڵتی بەرەی نووسرە و حزبی تورکستانیان دەرهێناوە. بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی زەربە ،هێزەکانی حکومەتی سوریا ١5کیلۆمەتریان دەمێنێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی ڕێگەی نێودەوڵەتیی (.)M5 لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوەوە ،سوپای حکومەتی سووریا بە هاریکاری ڕووسیا، بۆمباران و مووشکبارانی بۆ پارێزگای ئیدلب و بەتایبەتی ناوەندی پارێزگاکە، کە شاری ئیدلبە ،دەستپێکردووە و لە مانگی دیسەمبەریشەوە هێرشی وشکانی دەکاتە سەر شارەکە و سوپای حکوومەتی بەشار ئەسەد لە ناوەندی پارێزگاکە نزیکبوونەتەوە ،کە سنووری بەریەککەوتنی هەر یەکە لە ڕووسیا و تورکیا و سووریایە. لە میانەی هێرشە وشکانییەکانیش، زیاد لە نیو ملیۆن هاواڵتی بێتاوانی پارێزگاکە ئاوارەبوون و ژمارەیەکی زۆریش کوژراون. لە ئێستادا سوپای تورکیا لە هەشت جێگەوە گەمارۆدراون ،سوریا دەیەوێت پاشەکشە بە هێزەکانی تورکیا بکات، بەاڵم تورکیا دەیەوێت شوێنی خۆی قایمتر بکات ،لە دواین گۆڕانکاریدا، ئاژانسی فهرمیی ئەو واڵتە باڵویكردهوه، تورکیا ١٢تانکی ڕەوانەی خاڵەكانى چاودێرى لە ئيدلب کردووە. هێشتا چارەنوسی ئەو شارە نادیارە، ئەوەی ڕوونە کە خەڵکی زیاتر دەبنە قوربانی و بۆنی جەستەی مردووەکان هەمووشوێنێک پڕدەکات.
سوورییەکان برسین
هەموو شتێک لەوێ نرخی بەرزدەبێتەوە ،تەنها دراوی واڵتەکە نەبێت کە بەردەوام نرخەکەی لەدەست دەدات ،ئێستا کەمنین ئەو خێزانە سوریانەی کە برسێتی بڕستی لێ بڕیون. لەسەرەی پڕبووە بازاڕەکان دووروودرێژ ،بە ئەستەم هاواڵتیان دەتوانن پارەی ژەمە خواردنەکانیان مەحمود مستەفا دابین بکەن، ئابوریناسێکی سورییە ،ئەو دەڵێت نرخی خواردن زۆر بەرزبووەتەوە لەمیانهی دابەزینی بەهای لیرەدا، ئەمەش بووەتە هۆی برسیکردنی چەندین خێزان. مستەفا باس لەوە دەکات “گەلی سوریا دەبێت مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵێک نرخ بکەن کە زۆر بەرزبوونەتەوەو بەدەستهێنانی هەندێك کەرەستەی رۆژانە لە توانای ئەوان بەدەرە”. ئەو ئابووریناسە سووریە بە ماڵپەڕی دیارونای وتووە هۆکاری
قەیرانەکە بانکی ناوەندی سوریایە ،کە بەهای ١٠٠دۆالری ئەمریکی بەرامبەر ٤٣5لیرەی سوری داناوە ،لەکاتێکدا بەهای 7٠٠لیرە رادەگەیەنێت. باس لەوەش دەکات ئەمە هەنگاوێک بووە بۆ داڕوخانی بەهای لیرەی سوری و هانی سورییەکانی دا روو لە بازاڕی رەش بکەن. ناوبراو وتی زۆربەی خەڵك خۆیان بەدووردەگرن لە ئاڵوگۆڕی دراو لەڕێی ناوەندە فەرمییەکانەوە ،لەکاتێکدا ١٠٠ دۆالر نزیکبۆتهوه لە ١,٢٠٠لیرە لە بازاڕی رەشدا. ئاژانسی AFPباڵویکردووەتەوە لەکاتێکدا بەهای لیرە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە ،رژێمی سوریا لە شوباتدا دەستیکردوە بە دابەشکردنی بڕەخۆراکی پشتیوانیكراو وەک برنج و شەکر لهڕێی کارتی زیرەکەوە ،بەاڵم ئەوە هێشتا چارەسەری دۆخەکەی نەکردووە.
“ڕەنگە منتان خۆشنەوێت ،بەاڵم لەبەر خۆشەویستیتان بۆ ئێران پێویستە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشداربن لە چارەسەری کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان”، ئەمە کۆتا قسەی ڕێبەری کۆماری ئیسالمی ئێران عەلی خامنەیی بوو ،کە چاودێران باس لەوە دەکەن ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە لە هەڵبژاردنەکانی دیکە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە تێیدا سەنگی سیستمی سیاسی ئێران دەکەوێتە بەر مەحەک. ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورا (پەرلەمان)ـی ئێران بەڕێوەدەچێت و ئەو پێنج گروپەی کە خۆیان بە “چاکسازخواز” ناودەبەن ،ئامادەکاری دەکەن بۆ هەڵبژاردنەکە ،ئەگەرچی بەشێک لەسەرکردەکانیان تا ئێستا لە ژێر چاودێری توندان و مافی بەشداری سیاسییان نییە. لەگەڵ ئەوەی هەموان بانگەشە بۆ هەڵبژاردن دەکەن و تا ئاستێکیش و موحافیزکارەکان کێبڕکێی ڕیفۆرمخوازەکان توندە ،بەاڵم وەزارەتی ناوخۆی ئێران هۆشداری داوە کە ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا کەمبێت ،هەر ئەوەش وای لە ڕابەری کۆماری ئیسالمی ئێران کردووە ،کە داوا لە هاواڵتیان بکات ئەمساڵ بەشداری پەرلەمانییەکەی هەڵبژاردنە واڵتەکەیان بکەن. ئەگەرچی سەرجەم الیەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەاڵتی کوردستان داوای بایکۆتی هەڵبژاردنەکە دەکەن کە دواهەمینیان پژاک بوو، بەاڵم نزیکەی ٢٠٠کەس خۆیان لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان بۆ پەرلەمانی ئێران کاندید کردوە. چاودێرانی سیاسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ،کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕێژەی بەشداری هاواڵتیان ،رەنگە جارێکی دیکە دەروازەی ناڕەزایی و مانگرتن و خۆپیشاندان بە ڕووی ئێراندا بکاتەوە ،بەتایبەت کە دۆخی ئابووری ئێران ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە خراپبوونەو لە دوایین دەرکەوتنیشیدا ،بازرگانی نێوان عێراق و ئێران ،کە یەکێکە لە بازرگانییە گەورەکان و سەرچاوەی داهاتێکی گەورەیە بۆ ئێران ڕووی لە دابەزین کردووە. پرسی لەگەڵ هاوکات بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ئێران، پرسی شوێنگرەوەی ڕێبەری بااڵی کۆماری ئیسالمی ئێران ،بابەتێکی گەرم و هەستیارە ،بە تایبەت کە سیستمەکە لە لەرزۆکترین کاتی خۆیدایە و بەردەوام خۆپیشاندانەکان لە ئێران سەرهەڵدەدەنەوە. ڕاپۆرتێکی گوێرەی بە پەیمانگای ئەتلەنتیک ،یەکێک لە ئەگەرە بەهێزەکان ئەوەیە کە سیستمی ویراسی لە ئێران دەربکەوێت و موجتەبا خامنەیی كە كوڕی دووەمی خامنەییە و تەمەن 5١ساڵە ،لە حەوزەی علمییەی قوم وانە دەڵێتەوەو تێڕوانینە سەربازی و سیاسییەكەی لە هی باوكی نزیكە ببێتە شوێنگرەوەی باوکی.
ن�� ڵ ��ودەو �ڵ�ە ت��ی
8 مۆڵگهی گهندهڵییو بهرتیلی سێکسیی
نیاشا چینگۆنۆ
زیمبابۆی ،ئهو واڵته ئهفریقیهی که جاران ناوی ڕۆدیسیا بوو ،به دانیشتووانی نزیکهی ١٥ملیۆن و ئهزموونێکی زۆری حوکمی دیکتاتۆریهوه ،ئێستا به دهست کۆمهڵێک کێشهی بونیادیهوه دهناڵێنێت؛ ههژاری ،نهخۆشی ،ستهمکاریی و گهندهڵی فراوان. لهم ماوهیهدا توێژهران سهرنجیان داوهته دیاردهیهکی خراپ که به فراوانی زیمبابۆی گرتۆتهوه ئهویش ناچارکردنی ژنان به پهیوهندی سێکسیی وهکو بهرتیل لەپێناو ڕاییکردنی کارهکانیان له فهرمانگهو شوێنه گشتیهکان ،ههروهها بههۆی بێکاریهوه ناچارکردنیان به پهیوهندی سێکسیی له بهرامبهر بهخشینی کار پێیان. ڕێکخراوی شهفافیهتی نێودهوڵهتی له زیمبابۆی دهڵێت له سهدا ٥٧ی ژنان له بهرامبهر کارپێدان، خزمهتگوزاری تهندروستی و تهنانهت له بهرامبهر وهرگرتنی منداڵهکانیان له ههندێک قوتابخانه داوای سێکسیان لێکراوه. ڕاپۆرتهکه ترسناکه و پهرده لهسهر دیاردهیهکی خهمهێنهر ههڵدهداتهوه که هاوشێوهی بهکۆیلهکردنی ئهو ژنانهیه که ناچار دهکرێن بهرامبهر کارێک یان خزمهتگوزاریهک لهشی خۆیان پێشکهش بکهن. له سهدا ٤٥ی ژنان بۆ خزمهتگوزاریهک داوای پهیوهندی تایبهتییان لێکراوه و له سهدا ١٥له پێناوی دهستکهوتنی کاردا چوونهته ناو پهیوهندی سێکسیهوه .بهپێی ئهنجامگیری ڕاپۆرتهکه تاکو بارودۆخی ئابووری و گهندهڵی بێکاری خراپتر بێت، ڕێژهی ئهو داواکاریه له ژنان بهرزتر دهبێتهوه. بهرتیلدان له زیمبابۆی دیاردهیهکی باڵوه ،ئهو کهسانهی پارهیان پێبێت بۆ ڕاییکردنی کارهکانیان بهرتیل دهدهن ،ئهو ژنانهش که پارهیان نهبێت داوای بهرتیلی سێکسیان لێدهکرێت ،بهڕادهیهک داواکاریی سێکسی بۆته بهشێک له کهلتووری بهرتیلدان له زیمبابۆی. بابهتی ههراسانکردنی سێکسی و گێچهڵ سنووری ئهو ژنانه دهبڕێت که بێپارهن ،بهڵکو ههندێک جار ژنانی خاوهنکار له کاتی داواکردنی تهندهرهکانی ئیشوکار له حکومهتدا ڕووبهرووی دهبنهوه ،ئهمهش له زیمبابۆیدا زۆر باڵوه چونکه ههلومهرجی زیمبابۆی وهکو ١٥٨مین واڵت له ڕیزی ١٨٠واڵتدا دێت بۆ شهفافیهت واته له ههره خراپترین واڵتانی گهندهڵه. ژنان داوای بهرتیلی سێکسیان لێدهکرێت تهنانهت لهو کاتانهدا که بهدوای زهوی نیشتهجێبوون ،جێگای بزنس و زهوی کشتوکاڵیدا دهگهڕێن. ئهوهی گرفتهکهی ئاڵۆزتر کردووه ئهوهیه که سهلماندنی داواکاریی بهرتیلی سێکسیی کارێکی ئاسان نییه ،جگه لهوهش ژنان بێهیوا بوون لهوهی لهالی پۆلیس سکااڵ بکهن چونکه له ههندێک حاڵهت که تۆمار کراوه پۆلیس خۆی بهشێک بووه له بازنهی گهندهڵیهکه ،پۆلیس له زۆر دۆخدا بۆ ڕاییکردنی کارهکانی هاواڵتیان و ئاسانکاریی داواکاریهکانیان داوای بهرتیل دهکات ،ئهمهش وایکردووه ژنان هیچ جۆره خوێنگهرمییهکیان نهبێت بۆ پهنابردنه بهر پۆلیس. ههرچهنده زیمبابۆی لهپێناو یهکسانی جێندهری ههندێک ههنگاوی ناوه له بابهت دامهزراندنی ههندێک دامودهزگا و دانانی ههندێک نهخشهڕێگا و ڕێکاری یاسایی ،بهاڵم هێشتا له پلهبهندیی یهکسانی جێندهری نهتهوه یهکگرتووهکاندا پلهکهی زۆر نزمه. خهڵکانێکی زۆر ئومێدیان لهسهر الچوونی ڕۆبهرتۆ مۆگابی دیکتاتۆرو هاتنی سهرۆک ئیمێرسۆن مینانگاگوا ههڵچنیبوو بهوهی ههندێک گۆڕانکاریی له واڵتدا ڕوو بدات ،له دهرفهتی کارو کهمبوونهوهی گهندهڵی و گێچهڵی سێکسیی ،بهاڵم ههر زوو ئومێدهکهیان ڕهویهوه چونکه بهپێی راپۆرتهکه هیچ گۆڕانکارییهک لهو بوارانهدا ڕووینهداوه له ههندێک جێگاشدا خراپتر بووه. ڕۆژنامهی گاردیان
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
زیانه ئابوورییهکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئهندریو وۆڵکهر ،بی بی سی باڵوبوونهوهی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،مهترسیه راستهوخۆکانی و زیانه مرۆیی و ئاژهڵیهکانی ئاشکرایه و له سنوورهکانی چین و شاری وهان که ڤایرۆسهکه تیایدا سهریههڵداوه تێپهڕیوه و بۆته مهترسی لهسهر واڵتانی دهوروبهری چین و جیهانیش ،بهاڵم زیانه ئابووریهکانی له ئاستێکی فراواندا کێشهی بۆ چین به گشتی و دانیشتووانی شاری وهان که نزیکهی ١١ ملیۆن کهسن دروست کردووه. داخستنی شارهکه ،که ئێستا داخستنی ههرێمهکهش -کەرتی هیبی -بهدوادا هاتووه ڕێگهی له بزنس و کار و گواستنهوهی کهلوپهل و کرێکاران گرتووه ،ههروهها له ترسی ڤایرۆسهکه زۆربهی خهڵکی ئهو ناوچهیه ئهو چاالکیانهیان جێهێشتووه که ڕیسکی تووشبوون به ڤایرۆسهکه زیاد دهکهن له بابهت کارو چاالکی گروپ و کۆمهڵ. ئهگهر زیانه مرۆییهکانی و زیانه گیانیهکانی بۆ ئاژهاڵن ڕاستهوخۆ بههۆی ڤایرۆسهکهوه بێت ،ئهوا زیانه مادیهکانی بههۆی خۆپاراستن له ڤایرۆسهکهوه دهبێت ،هۆتێلهکان و دوکانهکان و سینهما و چێشتخانه و کۆمپانیاکانی هاتوچۆ ئهو جێگایانهن که زیانی زۆریان بهرکهوتووه. پشووی ساڵی تازه لهالیهن دهسهاڵتی ناوهندی چینهوه بههۆی ڤایرۆسهكهوه درێژکرایهوه ،له ههندێک ههرێمیشدا لهالیهن دهسهاڵتی خۆجێیهوه پشووهکه زیاتریش درێژ کرایهوه ،ئهمهش گهرانهوهی خهڵکی بۆ سهر کار و بزنسهکانیان دواخست و خۆبهخۆ زیانی مادی بهدوادا هات .ههر دواکهوتنێک له دهستپێکردنهوهی بهرههمهێنان کێشهکانی جوڵهی دراوی بهدوادا دێت .زۆر له کۆمپانیاکان لهو ماوهیهی کارنهکردنهدا لهسهریانه کرێی کرێکارهکانیان و باج و ڕسوماتی دهوڵهت بدهن .ئهو کۆمپانیا چینیانهی کهلوپهل به کڕیارهکانی دهرهوهی چین دهفرۆشن تووشی کێشه بوونهتهوه ،چونکه لهم دۆخهدا کڕیارهکان به دوودڵیهوه له چین نزیک دهبنهوه. ههندێک براندی نێودهوڵهتی چاالکییان له چین وهستاندووه ،وهکو بازاڕی ئیکیا و زنجیره کۆفی شۆپی ستاربهکس. کۆمهڵێک هێڵی ئاسمانی نێودهوڵهتی گهشتهکانیان بۆ چین وهستاندووه ،زنجیره هۆتێله نێودهوڵهتییهکانیش پارهکانیان بۆ ئهو گهشتیارانه گێڕاوهتهوه که هۆتێلیان له چین گرتووه.
چین که ئهڵقهی بزنس و چاالکیه ئابووریهکانی زۆر باڵوه له دنیادا ،زیانهکانی ههر به تهنیا له ناوخۆدا نابن .کۆمپانیای هیوندای کۆریای باشوور ،بهرههمهێنانی ئۆتۆمبیلی وهستاندووه چونکه ههندێک بهشی ئۆتۆمبیلهکان له چینهوه دێن ،ئهمهش نیشانهیهکی مهترسیداره له ئاکامه زیانبارهکانی ئهو ڤایرۆسه لهسهر ئابووری چین، نهک تهنیا له ناوخۆ بهڵکو له دهرهوهش. چین یهکێکه له نێردهره گرنگهکانی پیشهسازی مۆتۆر و ئیلیکترۆنیک لهسهر ئاستی نێودهوڵهتی. زۆر له مۆبایل و کۆمپیوتهرهکانی دنیا له چین بهرههم دێن ،یاخود بهالیهنی کهمهوه پارچه و بهشهکانی له چین دروست دهکرێن. بازاڕی داراییش بههۆی ئهو قهیرانه تهندروستییهوه زیانی بهرکهوتووه. بازاڕی چینی به ڕێژهی له سهدا ٨له یهکهمین ڕۆژی دوای پشووهکه دابهزیبوو .کاریگەری ئهو کێشه تهندروستییه به ئاشکرا لهسهر نرخی کهلوپهلی پیشهسازی ههستی پێدهکرا ،چونکه چین کڕیارێکی گرنگی ئهو بوارهیه .نرخی نهوتی خاو نزمترینی تۆمار کرد لهم ماوهیهدا .به ڕێژهی له سهدا پانزه له دوو ههفتهی ڕابردوودا دابهزی. مس که کانزایهکی گرنگی پیشهسازی بیناسازیه له چیندا به ڕێژهی له سهدا ١٣ههرزانتر بوو له دوو ههفتهی ڕابردوودا. ڕێژهی ئهو زیانانهی که واڵتی چین له ئایندهدا دهیکات کهوتۆته سهر توانای پەکین له کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسهکه ،تاکو کاتهکهی درێژ تر بێت زیانهکان زیاتر دهبن .ههندێک دهزگای ڕاوێژکاریی جیهانی بۆ نمونه ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیکس پێشبینی دهکات که گهشهی ئابووری چین کهمتر له سهدا ٤دهبێت له چارهگی یهکهمی ئهمساڵدا لهچاو ساڵی پێشتر ،بۆ ههموو ئهمساڵیش ناوهندی گهشه ٥.٦%دهبێت، له کاتێکدا له پێش ڤایرۆسهکه ڕێژهکه ٦%بووه. کاریگهریهکه به تهنیا بۆ سهر چین نییه ،بهڵکو گهشهی ئابووری جیهانی به ڕێژهی سفر پۆینت ٢ له سهدا کهمتره لهچاو ئهوهی ئهگهر ڤایرۆسهکه نهبووایه .بهاڵم ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیکس دهڵێت ههموو ئهوانه لهسهر ئهگهر و گریمانه بنیاتنراون و ئهگهر بارودۆخی تهندروستی و باڵوبوونهوهی ڤایرۆسهکه زیاتر بێت و درێژه بخایهنێت ،ئاکامه ئابوویهکانی زیانبارتر دهبن. وهرگێڕانی له ئینگلیزییهوه :زهمهن
سکۆتلهندا لهبهردهم ئهگهری ڕیفراندۆمێکی تردا زهمهن سهرۆک وهزیرانی سکۆتلهندا نیکۆاڵ ستێرجن سووره لهسهر ئهوهی له مساڵدا ڕیفراندۆمێکی تر بۆ سهربهخۆیی سکۆتلهندا بکات ،لهگهڵ ئهوهشدا داوا له ئهندام و الیهنگرانی خۆی و حیزبهکهی “پارتی نهتهوهیی سکۆتلهندی” دهکات دان به خۆیاندا بگرن. ساڵی ٢٠١٤سکۆتلهندا ڕیفراندۆمێکی بۆ سهربهخۆیی کرد و ئهوانهی لهگهڵ مانهوه لهگهڵ شانشینی یهکگرتوو بوون به ڕێژهی ،%٥٥بهاڵم له کاتی ڕیفراندۆمی بریگزیتهوه ههلومهرجهکه گۆڕانی بهسهردا هاتووه .له سکۆتلهندا ئهو ڕێژهیهی که لهگهڵ مانهوه له یهکێتی ئهوروپادا بوون %٦٢بوو ،لهکاتێکدا ڕێژهی گشتی که له بهریتانیا بڕیاری جیابوونهوهیان له یهکێتی ئهوروپادا %٥٢بوو. پارتی نهتهوهی سکۆتلهندی ،له دوای بریگزیتهوه ئهرگومێنتێکی تازهی به دهستهوهیه که ئهویش ئهوهیه سکۆتیهکان وایدهبینن بهبێ خواستی ئهوان ئهوروپایان
جێهێشتووه ،بهمهش الیهنگرانی جیابوونهوه له بهریتانیا لهناو سکۆتیهکاندا هێندهی دیکه داشیان سوار بووه .پارتی نهتهوهیی سکۆتلهندا که له دواههمین ههڵبژاردنی سکۆتلهندا هێڵی گشتی ههڵمهتی ههڵبژاردنهکهی “ئایندهی سکۆتلهندا بچێته دهستی سکۆتلهندیهکانهوه” بوو ،توانی له کۆی ٥٩کورسی ٤٨کورسی بهدهست بهێنێت. نیکۆاڵ ستێرجن دهیهوێت له کۆتایی ئهمساڵدا ڕیفراندۆمێکی دیکه بکات ،داوا له شانشینی یهکگرتوو له لهندهن دهکات که ڕهزامهند بن له گواستنهوهی دهسهاڵتی مافی بڕیاردانی ڕیفراندۆمهکه -وهک ئهوهی ،٢٠١٤ چونکه بۆ ئهوهی پرۆسێسهکه تهواو یاسایی بێت چی بهالی لهندهنهوەو چی بهالی یهکێتی ئهوروپاوه که سکۆتلهندا دهیهوێت دوای جیابوونهوهی له شانشینی یهکگرتوو بهو یهکێتیهوه پهیوهست بێت .له ئێستاوه لهندهن ڕووگرژی خۆی نیشانداوه ،بۆریس جۆنسنی سهرۆک وهزیران دهڵێت سکۆتیهکان ساڵی ٢٠١٤بڕیاری خۆیانداوه. بهاڵم ئهوهی ئایا سکۆتیهکان دهتوانن بهبێ ڕهزامهندی لهندهن ڕیفراندۆم بکهن،
دهتوانن له پهرلهمانی سکۆتلهندا دهنگی بۆ بدهن و بڕیاری ڕیفراندۆمێکی تر بدهن؟ ئهوهیان بابهتێکه لهڕووی یاساییهوه مشتومڕی لهسهرەو تاکو ئێستا نهخراوهته بهردهم دادگا تاکو بڕیاری لهسهر بدات ،بهاڵم نیکۆاڵ ستێرجن نایهوێت ڕیفراندۆمێک بکات بهبێ ڕهزامهندی لهندهنو واڵتهکهی بخاته بهردهم گهردهلولێکی نادیار وهکو ئهوهی کهتالۆنیا، بهاڵم ستێرجن سیاسهتکارێکی هۆشیار له ههمان کاتدا قیرسیچمهیه و ئاماده دهبێت گێرمهوکێشهی دادگا بۆ سهلماندنی ئهو مافه قبوڵ بکات ،لهگهڵ ئهوهشدا هۆشداری داوهته الیهنگرانو ئهندامانی حیزبهکهی که ئهو بابهته زۆر ههستیاره چونکه وهکو خۆی دهڵێت ‘دهکرێت بۆ پێشهوهیان بهرێت ،دهشکرێت بیانخاته دواوه’. ئێستا چهقی چاالکی ستێرجن ئهوه نییه که ڕیفراندۆم بکات ،ههرچهنده ئامانجهکهی ئهوهیه ،بهڵکو زیاتر دهیهوێت ههڵمهتی سیاسی دژی بۆریس جۆنسن بهڕێوەبهرێت و پێگهکهی الواز بکات ،ئهوهش به قازانجی مافی زیاتری سکۆتیهکان بهکار بهێنێت ،ههروهها دهیهوێت قورسایی چاالکیهکانی بۆ ههڵبژاردنی
ساڵی داهاتووی سکۆتلهندا تهرخان بکات. مهسهلهکه ههر ئهوه نییه که نیکۆاڵ ستێرجن ڕیفراندۆمێکی تری دهوێت ،بهڵکو له ڕیفراندۆمهکهدا بردنهوهشی دهوێت .ههرچهنده خواست بۆ جیابوونهوه له دوای بریگزیتهوه لهناو سکۆتیهکان زیاتر بووه ،بهاڵم هێشتا بردنهوه هێندهش مسۆگهر نییه ،به تایبهت بهپێی ئهو زانیاریانهی لهالیهن دهزگای “سکۆتلهندیهکان چۆن بیر دهکهنهوه”وه کۆکراوهتهوه ،هێشتا مهسهلهی بردنهوه و دۆڕان له سهر نووکی چهقۆیه .له ڕاپرسیهکدا که ساڵی پار کراوه دهنگی مانهوه لهگهڵ بهریتانیا له پێش دهنگی سهربهخۆییهوه بووه ،بهاڵم ئێستا پارتی نهتهوهیی سکۆتلهندی دهیهوێت بابهتی بریگزیت و بابهتی توندیی بۆریس جۆنسۆن بهرامبهر سکۆتلهندا بکاته ئاوردووی جۆشدانی ههستی سهربهخۆییخووازی. ئهگهر له سکۆتلهندا ڕیفراندۆمێکی تر بکرێت و دهنگی بهڵێ بیباتهوه که ئهوه خواستی نیکۆاڵ ستێرجن و پارتهکهیهتی، ئهوا ڕاستهوخۆ سکۆتلهندا سهربهخۆ نابێت، بهڵکو به قۆناغێکی ڕاگوزهردا دهڕوات که دهکرێت نزیکهی دوو ساڵ بخایهنێت ،کهواته ههر دهکهوێته دوای هاتنهدهرهوهی یهکجاری بهریتانیا له یهکێتی ئهوروپا که کۆتایی ئهمساڵه .واته بهریتانیا به سکۆتلهنداشهوه یهکێتی ئهوروپا جێدێڵێت ،پاشان سکۆتلهندا داواکاری پێشکهشی برۆکسل دهکات بۆ مهسهلهی بوون به ئهندام له یهکێتی ئهوروپادا. بۆ ئهندامبوون له یهکێتی ئهوروپادا، سکۆتلهندا دهبێت کۆمهڵێک ڕێسا بپهژرێنێت- قبوڵ ببکات -دیاره ئهوه بۆ سکۆتلهندا ئاسان دهبێت چونکه پێشتر لهگهڵ بهریتانیا لهناو ئهو یهکێتییهدا بووه ،بهاڵم هێشتا زۆر شت ههیه ووتووێژی لهسهر بکات له مهسهلهی پارهوه بۆ مهسهلهی سنوورهکان . له مهسهلهی دراوی یهکگرتوودا ،نیکۆاڵ ستێرجن رایگهیاندووه که سکۆتلهندا له حاڵهتی سهربهخۆییشدا ههر پاوهندی ئیستهرلینی بهکاردێنیت و ناچێته ناو ڕێککهوتنی دراوی یهکگرتوو و بۆ هاوئاههنگبوونی ههلومهرجی داراییهکهی لهگهڵ یهکێتی ئهوروپا پشت به گهشهی ئابووری دهبهستێت .ئهو پرۆسێسه ڕهنگه چهند ساڵێک بخایهنێت بهاڵم پارتی نهتهوهی سکۆتلهندا پێی وایه ههتا زووتر دهستپێبکات باشتره.
��ورد�� ت�ان�� ی�ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
7
نەتەوە یەکگرتووەکان گرەنتى گەڕانەوەیان ناکات
کەس بە هاناى ئاوارەکانى رۆژئاواى کوردستانەوە ناچێت هێمن حەسەن بە سەدان هەزار ئاوارەى رۆژئاواى کوردستان کە بەهۆى هێرشەکانى سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکانى هاوپەیمانییەوە ئاوارەو دەربەدەر بوون داوای گەڕانەوەیان دەکەن بۆ سەر ماڵ و حاڵى خۆیان ،بەاڵم هیچ گرەنتییەک بۆ گەڕانەوەیان نییەو نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش بەهانایانەوە نەچووە. رۆژئاواى کوردانى ئاوارەبوونى کوردستان لەساڵى ٢٠١٣بەدواوە دەستیپێکرد کاتێک کە تورکیا هێرشى بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانى خۆى لەگەڵ رۆژئاواى کوردستان ئەنجامدا ،لەو کاتەوە تا ئێستا ئاوارەبوون بەردەوامەو رۆژانە خەڵکى زیاتر ئاوارە دەبن. لە ساڵى ٢٠١٧داو سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکانى هاوپەیمانى هێرشیان کردە سەر کانتۆنى عەفرین و داگیریان کرد ،بەوهۆیەوە نزیکەى ٥٠٠هەزار کەس لەو سنورە ئاوارەبوون ،ساڵى رابردووش هێرشیان کردە سەر گرێسپی و سەرێکانى و بەهۆیەوە نزیکەى ٣٥٠هەزار کەسى دیکە ئاوارە بوون. زۆربەی ئاوارەکانی عەفرین ،سەرێکانی و گرێ سپی لە شەهباو قامشلۆ نیشتەجێن، ناڕەزایی دەردەبڕن و داوای گەڕانەوە دەکەن بۆ ماڵ و شوێنی خۆیان و دەڵێن “تورکیا و چەکدارە بەکرێگیراوەکان خاک و ماڵیان داگیرکردووین و دەبێ بڕۆن”. نوێنەرى ئاوارەکانى عەفرین لە کەمپی شەهبا ئاماژە بەوە دەکات ،لەناو ئاوارەکان داواکاری زۆر هەیە بۆ گەڕانەوەى بۆ ناوچەکانى خۆیان لە عەفرین ،بەاڵم ئەوان رێگەیان پێ نادەن ،چونکە هيچ متمانەیەکیان بە بەڵێنى گروپە چەکدارەکان تورکیا نییە. ئەحمەد حەمۆ ،نوێنەرى ئاوارەکانى عەفرین لە کەمپی شەهبا بە “زەمەن”ی وت“ :لەماوەى ئەو سێ ساڵەدا چەند شاندى نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە بیانیەکان هاتوون ،ئێمە پێمان وتوون ،کە
زەمەن پارتی دیموكراتی گەالن (هەدەپە) لەدۆخێكی نائاساییدا لەبەردەم گۆڕانکاری پارتەکەیدایەو دەیەوێت بەئەنجامدانى چوارەمین كۆنگرەی خۆی سەردەمێکى نوێ لە خەبات و تێکۆشان لە باکورى کوردستان ئامادە بکات. بڕیارە رۆژی ٢٣ى ئەم مانگە هەدەپە بە دروشمى “هەدەپەی بەهێزتر، تێكۆشانێكی بەهێزتر و ئێمە هیواین، ئێمە سەركەوتووین” چوارەمین كۆنگرەی خۆی بە ئامادەبوونى زیاتر لە سێ هەزار ئەندام سازبدات و ئەگەرى زۆریش هەیە هاوسەرۆکانى بگۆڕدرێن. ماوەى مانگێکە هەدەپە کۆنفڕانس و کۆبوونەوەی ئەندام و ئۆرگانەکانى لەشارەکانى باکورى کوردستان دەکات وەک ئامادەکارییەک بۆ بەستنى کۆنگرە ،بەجیا کۆنفرانسى ژنان و گەنجان و توێژەکانى ترى ئەنجامداوە تاکو نوێنەرایەتى خۆیان لە کۆنگرەدا بەسەرکەوتوویی بکەن. چوارەمین كۆنگرەی هەدەپە لەكاتێكدا بەڕێوەدەچێت کە ژمارەیەک پەرلەمانتارو نزیکەى ١٠٠سەرۆک شارەوانى و حەوت هەزار ئەندامیان و هەریەک لە سەاڵحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسکداغ هاوسەرۆکانى پێشوو لە زیندانن. بڕیارە لە كۆنگرەكەیدا هەدەپە ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی پارتەكەی هەڵبژێرێت و كە لە نزیكەی ١٣٠ئەندام پێكهاتووەو ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی ڕێكخستن لە حەوت كەس و كۆمیتەى رێککەوتنیش پێنج کەسن هەڵبژێردرێن. عائیشە باشاران ،پەرلەمانتارى هەدەپە کە ئێستا بەسەردانێک لە هەرێمى کوردستانە ،بە “زەمەن”ی راگەیاند: ئەم کۆنگرەیە هەنگاوێکى مێژوویی دەبێت لەدژى سیاسەتى شەڕو لە دژى سیاسەتەکانى ئەردۆغان بەرامبەر گەلى کورد ،لە کۆنگرەدا نەخشەى لەناوبردنى هەموو پیالنەکانى ئەردۆغان دادەڕێژین. بەوتەى باشاران ئەم کۆنگرەیە “هیوایەکى گەورە” دەبێت بۆ گەلى کوردو
كۆمەڵگەى نێودەوڵەتىو نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر دۆخى ئاوارەکانو چارەنووسیان بێدەنگن و هیچ هاوکاریەک پێشکەش ناکەن
داواکارى سەرەکیمان گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ ناوچەکانى خۆیان ،بەاڵم دەبێت گەرەنتى هەبێت ،ئەوان تا ئەم ساتە هیچ بەڵێنێکیان نەداوە”. نوێنەرى ئاوارەکانى عەفرین لە کەمپى شەهبا روونیدەکاتەوە ،ئیدارەى خۆسەر رازى نییە بەوەى هیچ هاواڵتیەک بگەڕێتەوە بۆ عەفرین ،چونکە بەوتەى خۆى چەکدارەکان و سەربازانى تورکیا خەڵک دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەدەن، دەیانکوژن یان بۆ ئازادکردنیان داواى پارەیەکى زۆر دەکەن ،دەشڵێت ،ئەوەى دەگەڕێتەوە خۆى بەرپرسە لە ژیانى خۆى و کەس ناتوانێت هیچی بۆ بکات. خەڵک دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان ،بەاڵم هیچ متمانەیان بە سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکان نییە ،بۆئەوەش داواى هاوکارى و گرەنتى لە هاوپەیمانان
و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن بۆ ئەوەى چارەنووسى ئەوانیش وەک ئەو هاواڵتیانەى لێ نەیەت کە ئێستا ژیانێکى سەخت و دژوارە لەژێر دەسەاڵتى سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکان بەڕێدەکەن. ئاوارەکان بە ئەندازەیەک تامەزرۆى گەڕانەوەن بۆ ناوچەکانى خۆیان کە ئامادەن گروپە چەکدارەکان سەربازانى تورکیا حکومیان بکەن ،بەس نەهێڵن دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕن و ماڵ و موڵکیان داگیربکرێت ،بەاڵم ئیدارەى خۆسەر رێگە بە گەڕانەوەیان نادات. هەدییە عەبدوڵاڵ ،سەرپەرشتیارى ئاوارەکانى گرێسپی و کۆبانى لە کەمپى قامیشلۆ ،باس لەوە دەکات کە ئەوان ئامادە نین بەبێ بوونى گەرەنتى بگەڕێنەوە ناوچەکانیان و وەک خۆى دەڵێت ،دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتى ئەوروپا
گەرەنتى گەڕانەوەیان بکات. هەدییە عەبدوڵاڵ بە “زەمەن”ی وت: “ئێمە چەندین دیدارو گتفوگۆمان هەبووە لەگەڵ نوێنەرى نەتەوەیەکگرتووەکان و هاوپەیمان و پەرلەمانى ئەوروپا ،ئەوان تەنیا بەڵێن دەدەن و هیچ جێبەجێ ناکەن ،ئەوان نە هاوکارى ئاوارەکان دەکەن نە رێگرى لە ئاوارەبوون دەکەن و نە کارئاسانیش دەکەن بۆ گەڕانەوەیان”. ئيدارەى رۆژئاواى کوردستان گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ ژێر کۆنترۆڵى سوپاى تورکیاو گروچە چەکدارەکان بە مەترسى دەزانێت بۆ سەر گیانى ئەو ئاوارانە ،ئیدارەکە جەخت لەسەر بوونی گرەنتى و الیەنى سێیەم دەکات بۆ گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ ناوچەکانى خۆیان و سەالمەتى گیانیان. لوقمان ئەحمێ ،وتەبێژى ئیدارەى رۆژئاواى کوردستان ،دەڵێت :كۆمەڵگەى
نێودەوڵەتى و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر دۆخى ئاوارەکان و چارەنووسیان بێدەنگن و هیچ هاوکاریەک پێشکەش نەتەوە روونیشیدەکاتەوە ناکەن، یەکگرتووەکان بەرامبەر ئەو هەموو پێشێلکارى و مرۆڤکوژییەى تورکیاو گروپە چەکدارەکان بێ هەڵوێستە. وتەبێژى ئیدارەى خۆسەر بە “زەمەن”ی راگەیاند :بەردەوام لە گفتوگۆو پەیوەندیدان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانانو یەکێتى ئەوروپا ،بەاڵم تائێستا هیچ ئەرکێکیان نەخستووەتە سەر شانى خۆیان و خاوەنداریەتى لەو دۆخە ناکەن ،ئەوانیش رێگە بە گەڕانەوەى ئاوارەکان نادەن بەبێ ئەوەى گرەنتیەک هەبێت كە ژیانیان بپارێزێت. لەسەر دۆخى ئەو ناوچانەى کە لەژێر کۆنترۆڵى گروپە چەکدارەکان و سوپاى
هەدەپە لە کۆنگرەی چوارەمدا هاوسەرۆکەکانی دەگۆڕێت
“پێویستە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانى تورکیا و ناوچەکە خۆى بگونجێنێت”
هەدەپەییەکان ،چونکە پێیوایە سودى بۆ هەموو کورد دەبێت ئەویش بە دانانى نەخشە و پالنێکى نوێ بۆ دروستکردنى یەکێتى نەتەوەیی لەباکورى کوردستان و ئینجا پارچەکانى ترى کوردستان. لە کۆنگرەى سێیەمدا کە مانگى تشرینى دووەمی ساڵى ٢٠١٨بەڕێوەچوو، هەریەكە لە سەزایی تەمەللی و پەروین بوڵدان لە شوێنی سەالحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسداغ بە هاوسەرۆک هەڵبژێردران. فشارو زیندانیكردنی هاوسەرۆک و سەركردەكانی هەدەپە لەالیەن حكومەتی توركیاوە ئەو پارتەی ناچاركردوە زوو زوو كۆنگرە ببەستێت بەجۆرێك لە ماوەی
پێنج ساڵی ڕابردوودا سێ كۆنگرەی نائاسایی بەستووە بۆ پڕكردنەوەی شوێنی هاوسەرۆك و بەرپرسەكانی كە لەالیەن حكومەتی توركیاوە زیندانیكراون. ئاسیە كوڵچاك ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هەدەپە ئاماژە بەوە دەکات، ئەوان لەكاتێك كۆنگرە دەبەستن كە پەرلەمانتارو هاوسەرۆكانی پێشوو دەیان سەرۆك شارەوانى و هەزاران ئەنداميان لە زیندانەكانن ،بەاڵم بەوتەى خۆى “مۆراڵی ئەوان لە زیندانەکانەوە پارتەکەى بەهێزتر دەكات”. ئاسيە كوڵچاك بە “زەمەن”ی وت: “كۆنگرەكەی ئەمجارە بۆ نوێبوونەوەو پڕكردنەوەی ئەو پۆستە بەتااڵنەیە كە
لەهەدەپەدا دروستبوون ،بەبێ بەستنی كۆنگرەش ناتوانرێت شوێنەكانیان پڕ بكرێتەوە ،هەندێ گۆڕانكاری دیكەش ئەنجام دەدەين تا بتوانين خەبات و تێکۆشانى بەرفراوانتر بکەین”. هەدەپە لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوەو بەشێوەیەكی كاتی تا بەستنى كۆنگرە فاتمە گۆك و یاوز ئۆنەن بە هاوسەرۆكانی هەدەپە هەڵبژێردران ،لە ٢٠١٣یەكەم كۆنگرەی خۆی ئەنجامداو سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول كوركچو بوون بە هاوسەرۆك. كۆنگرەی دووەمیش لە ساڵی ٢٠١4 ئەنجامدراو سەاڵحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسکداغ بە هاوسەرۆكانی
پارتەكە هەڵبژێردران ،سێیەمین کۆنگرەش لە مانگى ١١ى ساڵى ٢٠١٨دا لەکاتێک بەسترا کە هاوسەرۆکەکانى خرابوونە زیندانەوە. دوای ئەوەى حکومەتى تورکیا پڕۆسەى ئاشتى لەگەڵ کورد راگرت، لەمانگی ١١ی ساڵی ٢٠١6هەڵمەتی فراوانی دەستگیركردنی بەرپرسانی هەدەپە و پەرلەمانتارەكانی ئەو پارتەی دەستپێكرد سەالحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسكداغیش راپێچى زیندانکران، هاوكات مافی پەرلەمانتاریشی لە حەوت پەرلەمانتار سەندرایەوە. ئيدريس ئۆنەن ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هەدەپە ئەم کۆنگرەیە بە کۆنگرەى
تورکیادا نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بێدەنگیان هەڵبژاردووە ،جگە لەوەش داوایەکى زۆر لە تورکیا کراوە ،کە رێگە بدات ئاوارەکان بەبێ کێشەو مەرج بگەڕێنەوە ناوچەکانى خۆیان ،بەاڵم تا ئەم ساتەش رێگەی نەداوە. لەبەرامبەر ئەوەدا هەوڵێکى نوێی ئەنجومەنى نیشتیمانى کورد (ئەنەکەسە) هەیە بۆ گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ عەفرین و سەرێکانى و گرێسپی ئەویش بە رێککەوتن لەگەڵ گروپە چەکدارەکان کە ئەوان پێی دەڵێن“ :ئۆپۆزسیۆنى سوریا”. بۆ ئەو مەبەستە شاندێکى ئەنەکەسە لە ئەستەنبوڵ لەگەڵ بەرپرسانى “ئۆپۆزسیۆنى سوریا” کۆبوونەتەوەو رێککەوتنێکیان واژۆکردووە ،کە بەپێى رێککەوتنەکە گروپە چەکدارەکان هەموو پێشێلکارییەک بەرامبەر هاواڵتیانى کورد رادەگرن و ئاوارەکانى ئەو ناوچانەش دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵى خۆیان بەتایبەت لە عەفرین. سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە پەیوەندیەکانى ئەنەکەسە باس لەوە دەکات ،رێککەوتنەکەى ئەوان بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى ئەو ناوچانەیە ،کە بووەتە هۆى مەترسى بۆ سەر گەلى کوردو داهاتووى ئەو ناوچانە، بۆیە پێیوایە ئەم رێککەوتنە دەتوانێت بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بکات. کامەران حاجۆ ،سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە بە “زەمەن”ی راگەیاند :ئێمە لەسەر وەرەقە کۆمەڵێک شتى باشمان نووسیوە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوەى بتوانین توندوتیژییەکان لە ناوچەکە رابگرین و خەڵک بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، رێککەوتنەکە دهبێته هۆی پاراستنی خهڵك له پێشێلكاریی گرووپه چهكدارهكان، هاوكات پڕۆسەى گۆڕینى دیموگرافیاى ناوچەکەش رادەگیرێت. لەسەر ئەو رێککەوتنەش وتەبێژى ئیدارەى خۆسەر دەڵێت :ئێمە متمانەمان بە بەڵێنى چەتەکان نیە ،چونکە لە رابردوودا خەڵک گەڕاوەتەوەو یەکسەر گرتوویانەو کوشتوویانە ،بۆیە ئەو رێککەوتنەى ئەو چەتانە دەبێت لەسەر خاکى ئێمە بڕۆنە دەرەوە کە داگیریان کردووە.
“هەستانەوەو بەهێزبوونە دژى بە سیاسەتە فاشیستەکانى ئەردۆغان” ناو دەبات و پێشیوایە ئەم كۆنگرەیە بۆ هەدەپەو گەلی كوردیش لە باكوری كوردستان بایەخدار دەبێت. ئيدريس ئۆنەن بە “زەمەن”ی وت“ :ئەم كۆنگرەیە وێنەی هێزو ئیرادەی هەدەپەو گەلی كوردی لە توركیا دەچەسپێنێت، دەمانەوێت دەستنیشانی ئەوە بكەین بەگرتنی سەركردەكانمان و ئەندامەكانمان ناتوانن هێزی ئێمە كەمبكەنەوە ،بەڵكو بەم كۆنگرەیە مەزنى و مانەوەى خۆمان پیشانی ئەردۆگانو ئەكەپە دەدەین. ئەندامەكەی ئەنجومەنی گشتی هەدەپە جەخت لەوە دەکاتەوە زیندانیكردنی سەركردەكانیان بوونەتە ئامڕازی بەهێزبوونیان و لەم کۆنگرەیەکش خوێنێكی تری تێكۆشانی دەکەن گیانی هەدەپەوە ،دەشڵێت ،دوای کۆنگرە بەو پەڕی بەهێزییەوە رووبەرووى سیاسەتە دوژمنکارییەکانى ئەردۆغان دەبنەوە. هەدەپە گەورەترین پارتی یاسایی كوردییە لە باكووری كوردستان و هەردوو ساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستێت لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٥ی پەرلەمانی توركیادا بەڕێوەچوو توانی رێژەی لە%١٠ی بەربەستی هەڵبژاردن تێپەڕێنێت و ٨١ كورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت. جيهان ساكاريا نوسەرو چاودێرى سیاسى کورد لە باکورى کوردستان دەڵێت ،هەدەپە پێویستە هەندێ گۆڕانکارى لە سیاسەت و گوتارى خۆیدا بکات ،ئەم گوتارەى ئێستا سااڵنێکە بارى گرتووە و دەبێت کرانەوەیەک بەرووى پارتەکانى تورکیا بەتایبەت ئەکەپەدا بکات. ئەو چاودێرە سیاسییە بە “زەمەن”ی وت :،هەدەپە لە کاتێکى دژواردا کۆنگرەى خۆى دەبەستێت ،دەتوانم بڵێم کۆنگرەى مان و نەمانە ،چونکە هەدەپە لەبەردەم هێزێکى گەورە لە دوژمنایەتیدا دایە، بۆیە پێویستە لەگۆڕانکارییەکانى تورکیا و ناوچەکە خۆى بگونجێنێت ،پێشموایە هەدەپە سەرکەوتوو دەبێت لەو پالنانەى بۆ کۆنگرە دایڕشتووە”.
ع ��را ق��ی ێ
6
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
کارتى مافە دەستورییەکان و پۆستى بەدەستەوەیە
کورد بە سێ تیم لەگەڵ عەالوى دانوستان دەکات زەمەن کورد بە دوو بژاردەوە دەتوانێت گفتوگۆکانى لەگەڵ راسپێردراو بۆ کابینەى نوێى حکومەتى عێراق دەستپێبکات، یەکەمیان داواى مافە دەستورییەکان، ئەویتریشیان پۆستى وزارییە. پێدەچێت كورد به سێ ستافەوە بچێته گفتوگۆى پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراقهوه ،یهكێتی و پارتی و گروپی ١٥به جیا داوای بینینی محهمهد تۆفیق عهالوی كاندیدی راسپێردراوی حكومهتیان كردووه. بەپێى زانیارییەکانى “زەمەن” لە ماوەى رابردوودا عەالوى لەگەڵ هەر سێ گروپەکەدا دیدارى نهێنى هەبووەو لە رۆژانى داهاتووشدا بەشێوەى فەرمى دێتە هەرێمى کوردستان. پارتی دهیهوێت وهزیرێكی سیادی وهربگرێت و یهكێتی دهیهوێت بهشداری حكومهت بكات ،گروپی ١٥ش ههوڵی بهدهستهێنانی پۆستێكی وزاری دهدەن. بهپێی زانیارییهكان ،جگه لهوهی ئهو سێ الیهنه لهسهر پۆست ناكۆكییان ههیه لهسهر پرسی داواكارییهكانی پهیوهندیدار به كارنامهی حكومهتیش ناكۆكن ،بە جۆرێك پارتی پێداگری لهسهر جێبهجێكردنی رێككهوتنی نێوان ههرێم و بهغداد دهكات و یهكێتیش لهسهر پۆستی پارێزگاری كهركوك ،گروپی ١٥ش ،لهسهر چارهسهری كێشهكانی گهنمی جوتیاران و موچهی فهرمانبهران و دۆخی ناوچه جێناكۆكهكان. هۆشیار عهبدوڵاڵ ،پەرلەمانتارى گۆڕان له پهرلهمانی عێراق ،لەگەڵ ئەوەدایە کورد هەوڵى بەدەستهێنانى پۆست نەدات و داواکارییە نەتەوەییەکانى بخاتەڕوو، ئەو به “زهمهن”ی وت“ :لە دۆخێکدا کە حوکمڕانی لە عێراقدا نزیکی ڕووخانە، وەزارەت چ سودێکی بۆ هەرێمی كوردستان هەیە؟ ئێستا کە هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوی لەسەر عێراقە ،بۆ هەرێم ئەوە گرنگە جارێکیتر مافەکانی بخاتەوەڕوو ،نەک بۆ پۆست هاوپهیمانی و تەحالوف بکاتەوە لەگەڵ ئەو هێزانەی دەستیان سوورە بە خوێنی شەقام و الی دونیا بێزراو و رەتکراوەن”.
هۆشیار عەبدوڵاڵ پێداگریکرد لەوەى بۆ ههرێمی کوردستانی دوای ریفراندۆم زیندووکردنەوەی مافە دەستورییەکان
بۆ هەرێم ئەوە گرنگە جارێکی تر مافەکانی بخاتەڕوو ،نەک بۆ پۆست هاوپەیمانی بکاتەوە لەگەڵ ئەوانەی دەستیان سوورە بە خوێنی شەقام
هەمبانە
گرنگترە لە وەرگرتنی چەند وەزارەتێک، “کاتی ئەوەیە کورد بە گوتارێکی نوێ داواو خواستەکانی لە عێراقدا بخاتەوە بەردەم دونیا”. چەندین کێشەی هەڵپەسێردراوى نێوان هەرێم و بەغدا ،بە میرات بۆ کابینەکەى محەمەد عەالوى ماونەتەوە ،لەوانە مادەى ١٤٠و ئاساییکردنەوەى دۆخى ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکان ،یاساى نەوت و غاز ،بودجە ،پێشمەرگە ،پارەى گەنمى جوتیاران ،رێژەى بەشدارى کورد لە حکومڕانیدا کە ساڵ لە دواى ساڵ بەرەو کەمبوونەوە رۆیشتووە. هەرچەندە سەرجەم الیەنەکان باسى یەکڕیزى دەکەن ،بەاڵم تائیستا بە یەک تیم و یەک پاکێچ گفتوگۆ لەگەل بەغدا نەکراوە ،هەرچەندە لە هەندێک پرسدا هاوهەڵوێستى لە نێوان فراکسیۆنە
کوردییەکاندا هەبووە لە پەرلەمانى عیراق. الیەنە کوردییەکان هەمیشە بەهۆى ناتەباییەوە داخبوون ،بۆ نمونه پێویست بوو له كابینهكهی عادل عهبدولمههدی النیكهم كورد چوار وهزیری ههبوایه، بهاڵم بههۆی ملمالنێی حزبیی و ناتهبایی نێوماڵی كورد ،سێ وهزیر بهكورد درا. شيروان ميرزا ،پەرلەمانتارى یەکێتى له پهرلهمانی عێراق ،دەڵێت قۆناغی ئێستای ههرێمی كوردستان ،ئهوه دهخوازێت فراكسیۆن و هێزه كوردییهكان بهیهك پاكێج و بهیهك تیم دانوستان و گفتوگۆ لهگهڵ محهمهد عهالوی بكهن. میرزا وتیشى“ :سهردانیكردنی بهرههم ساڵح ،سهرۆك كۆماری عێراق بۆ ههرێمی كوردستان و كۆبونهوهی لهگهڵ بهشێك له الیهنه سیاسیهكانی ههرێم ،ههوڵێكه بۆ یهكخستنی گوتاری كورد له بهغدا”.
تا ئێستا زۆرینهی خۆپیشاندهران و شەقامی عێراقی ،محهمهد عەالوی ،بۆ راسپاردنی كابینهی نوێی حكومهتی عێراق
پێویستە پارێزگاری لە قەوارەو سنورو مافی دەستوری هاوواڵتیانی هەرێم بکەین لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا
كاڵوشینهكان؛ چاویان لە کۆنرتۆڵى شەقامە
ئیحسان حەسیب دوای سهرههڵدانی خۆپیشاندانهكانی عێراق ،له مانگی تشرینی یهكهمی ساڵی 2019دا ،موقتهدا سهدر ،رێبهری رهوتی سهدر، بڕیاریدا رهوتی كاڵوشینهكان دابمهزرێنێت، بهمهبهستی رێكخستنی خۆپیشاندانهكان و پاراستنی خۆپیشاندهران له توندوتیژییهكانی هێزه ئهمنییهكان. كاڵوشینهكان ،ڕێكخستنێكی بێ چهكن، له منداڵدانی گروپی چهكدارانی سهرایای سهالم لهدایكبوون ،كه موقتهدا سهدر ،لهدوای داگیركردنی شاری موسڵ لهالیهن چهكدارانی داعشهوه لهساڵی 2014دا دایمهزراند ،كه بهشێكه له میلیشیاكانی سوپای مههدی، ههروهها بهنوێترین گروپی رێكخراوی سهر به تۆڕی هێزەکانى موقتهدا سهدر دادهنرێت ،كه له ساڵی ()2003هوه به ڕهنگ و شێوهی جیاجیا دهستی به دامهزراندنی گروپی چهكداری ههمهجۆر كردووه. كاڵوشینهكان ،زیاتر له گهنجانی كهم تهمهن پێكدێن ،فهرماندهكانیشیان تهمهنیان 40ساڵ و بهرهو سهرهوهیه ،كه له ڕاستیدا فهرماندهی سهرایای سهالم و سوپای مههدین. ناوی كاڵوشینهكان ،له كۆتایی مانگی ئۆكتۆبهری ساڵی ڕابردوودا زیاتر دهركهوت، دوای ئهوهی سهدر داوای له شوێنكهوتووانی كرد له گۆڕهپانهكانی خۆپیشاندانهكاندا به تایبهت گۆڕهپانی ئهلحبوبی له سهنتهری شاری ناسریه له باشووری عێراق ئامادهبن. له مانگی كانوونی یهكهمیشدا به لێشاو ڕوویان له گۆڕهپانی تهحریری شاری بهغدای پایتهخت كرد. كاری سهرهكی و ئاشكرای كاڵوشینهكان،
بریتی بوو لهوهی خۆپیشاندهران و هێزه ئهمنییهكان له یهكتر داببڕن و نێوبژیوانی لهنێوانیاندا بكهن ،تا پێكدادان ڕوونهدات ئهوهش لهو كاتهدابوو ،كه سهدر پشتگیری له خۆپیشاندهران دهكرد ،بهاڵم به تێپهڕبوونی كات ،بۆچوونی خۆی لهسهر خۆپیشاندهران گۆڕی و دهستبهرداریان بوو ،ئهوهش بووه هۆی ئهوهی كاڵوشینهكان ،بهپێچهوانهی ئهو ئهركهی لهپێناویدا دامهزرابوون له گۆرهپانهكان ،به توندوتیژی جۆراوجۆرو تهقهكردن و چهقۆو داری پۆلیس ،كهوتنه وێزهی خۆپیشاندهرانی بێ چهكی ئاشتیخوازی گۆڕهپانهكان و دهیان خۆپیشاندهریان لهماوهی چهند رۆژی رابردوودا كوشت و برینداركرد و خێمهكانیان سوتاند و ههوڵی
رهتدهكهنهوهو بەهەموو تواناو هێزیانهوه دژی وەستاونەتەوە ،ئەوەش هێندەى دژایەتی مانەوەی هاوکێشەی سیاسیی عێراقە بەو جۆرەی ئێستا ،هێندە دژایەتی عەالوی نییه ،بەاڵم توڕەیی شەقام ،کوتلە سیاسییهکانی لەوە سارد نەکردۆتەوە، کە هەوڵی ئەوەبدەن رۆڵیان لە داڕشتن و پێكهێنانی حکومەتی داهاتوودا هەبێت. جهمال كۆچهر ،سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو له پهرلهمانی عێراق ،داوا دەکات باسی ماف و ئیمتیازی حزبی و كهسی و كۆمپانیاكان نهكرێت و وازی لێبهێنرێت، چونكه عێراق بهرهو “ههڵوهشانهوهو رووخان” دهچێت ،بە بڕواى جەمال کۆچەر دەبێت هێزو الیهنه سیاسییهكانی كورد جهخت له چهند خاڵێك بكهنهوه ،لهوانه، پێویسته قهوارهی ههرێمی كوردستان وهك خۆی بمێنێتهوه ،وهكو قهوارهیهكی دهستوری رێزلێگیراو ،ههروهها پاراستنی سنووری ههرێم ،چارهسهركردنی كێشهی سنوورهكان. وتیشی“ :پێویسته مافی دهستوری هاواڵتیانی ههرێم ،له چوارچێوهی عێراقی فیدراڵدا پارێزراوبێت ،كه خۆی له بهشه بودجه و مووچهی فهرمانبهران و مافهكانی دیكهش دهبینێتهوه”. کورد دەتوانێت داواى جێبەجێکردنى مافە دەستورییەکانى بکات ،لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە پۆستە وزارییەکان و سەرپشککردنى محەمەد عەالوى لە هەڵبژاردنى کەسانى تەکنۆکرات بۆ کابینەکەى وەک ئەوەى خۆى بانگەشەى بۆ دەکات ،بەاڵم پێدەچێت لەناو هێزو الیەنە شیعەو سوننەکانەوە ئاستەنگى گەورەى بێتە بەردەم کاتێک بیەوێت هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکان بدات. بەوتەى فارس عیسا ،نوێنهرى حكومهتى ههرێمى كوردستان کە قسەى بۆ “زەمەن” کرد له رۆژانى داهاتوودا محهمهد تۆفیق عهالوى ،سهردانى ههرێمى كوردستان دهكات و لهگهڵ الیهنه سیاسییهكان كۆدهبێتهوە. رەوشى سیاسى عێراق بەجۆرێک ئاڵۆزە ،پێناچێت عەالوى بتوانێت کابینەیەکى جیاواز لەوەى عادل عەبدولمەهدى پێکبهێنێت و بشتوانێت هەنگاو بنێت بۆ چارەسەرى کێشە هەڵپەسێرراوەکانى نێوان هەرێم و ناوەند.
باڵوهپێكردنی خۆپیشاندهران و كۆنترۆڵكردنی تهواوهتی گۆڕهپانهكانیاندا. لهبهرامبهردا ،بهشێك له خۆپیشاندهران، له دژی كاڵوشینهكان ،كاڵوی سووریان لهسهركرد ،وهك رهمزێك بۆ خوێنی شههیدانهكانیان و توندوتوتیژییهكانی ئهو گروپهیان ئیدانهكرد و داوایان لهالیهنه پهیوهندیدارهكان كرد ،له مهترسییهكانی ئهندامانی ئهو میلیشیایه بیانپارێزن. گرتهی چهندین خۆپیشاندهران، تۆڕهكۆمهاڵیهتییهكان له ڤیدیۆییان باڵوكردهوه ،كه تیایدا بهڕوونی دهردهكهوێت كاڵوشینهكان ،بهتوندوتیژی جۆراوجۆرو تهقهكردن و لێدان و كوشتن و برینداركردن و سوتاندنی خێمهكان ،رووبهڕوویان دهبنهوەو
ههوڵی باڵوهپێكردنیان دهدهن. ڕۆژی 25ی كانوونی دووهم، سهرپهرشتیاری خۆپیشاندانهكانی عێراق، موقتهدا سهدری به خیانهت له شۆڕش تۆمهتبار كرد ،چونكه دوای ئهوهی الیهنگرانی له خۆپیشاندانهكانی بهسره كشانهوه ،هێزه ئهمنییهكان ههڵیانكوتایه سهر مهیدانی خۆپیشاندهران و باڵوەیانپێكردن ،ئهوهش گومانی الی خۆپیشاندهران و چاالكوانان دروستكرد ،كه سهدر لهو پالنهدا تێوەگالوه. ههینی رابردوو ،موقتهدا سهدر ،داوای له شوێنكهوتووانی كرد ،به چڕی بهشداری له خۆپیشاندانهكانی گۆڕهپانی تهحریر بكهن لهشاری بهغدا ،بۆ ئهوهی خۆپیشاندهران له “چهكدارهكان و بێ ڕهوشتهكان” بپارێزن،
بهاڵم ئامانجی سهدر ئهوه نهبوو ،بهڵكو ئامانجی ئهوه بوو بهو هۆیهوه كۆنترۆڵی گۆڕهپانهكانی خۆپیشاندهران بكات و ڕێكکهوتنێكی پڕ دهستكهوت لهگهڵ محەمەد تۆفیق عهالوی ،كاندیدی سهرۆك وهزیران ئهنجام بدات ،كه لهالیهن خۆپیشاندهرانهوه رهتكرایەوە. ئهوهی سهدر ئهنجامیدا ،پشتكردن بوو له خۆپیشاندهران و ڕووكردن بوو له بهرژهوهندییه كهسییهكانی ،بهوهش هاوسۆزی خۆپیشاندهران و خێزانه ههژارهكانی له دهستدا ،دهركهوتنی كاری سهرهكی كاڵوشینهكانیش كه تهنها بۆ دروستكردنهوهی میلیشیا و هێرشكردنه سهر خۆپیشاندهران بوو ،ئهوهندی دیكه
ڕووی ڕاستهقینهی موقتهدای نیشانی هاواڵتیانی عێراقدا. خۆپشاندهران له كاتی خۆپیشاندانی ملیۆنیدا ،كه له كۆتایی مانگی ڕابردوودا ئهنجامدرا ،چهكدارێكی سوپای مههدیان بهدی كرد ،كه نازناوی ئهبو درعی پێدراوه، ئهو چهكداره بههۆی ڕۆڵی له قوڵكردنهوهی ملمالنێی تائیفی له عێراقدا ،بۆته كهسێكی ناسراو ،چونكه رۆڵێكی سهرهكی ههبوو له ڕفاندن و كوشتنی هاواڵتیانی سوننهدا، سهدر له ساڵی 2011دا ئاشكرایكرد كه ئهبو درع ،بههۆی ئهنجامدانی تاوان بۆ ئێران ههاڵتووه. دوای دامهزراندنی سوپای مههدی و چهندین گروپی چهكدار ،لهساڵی 2003دا، موقتهدار سهدر ،له ساڵی 2006دا ،گروپی میلیشیا چهكدارهكانی ههڵوهشاندەوهو دژی ههموو چاالكییهكی گروپی میلیشیا داوایكرد وهستایهوهو چهكدارهكان ههڵبوهشێنرێنهوه ،بهاڵم دوای ئهوهی داعش شاری موسڵی كۆنترۆڵ كرد ،گروپه چهكدارهكانی چاالك كردهوهو سهرایای سهالمی دامهزراند ،كه به لقێكی سوپای مههدی ئهژمار دهكرێت. دوای كۆتاییهاتنی جهنگی داعش، لهمانگی تهمموزی ساڵی ،2019عادل عهبدولمههدی ،سهرۆكی وهزیرانی عێراق و فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكان، گروپه بهههڵوهشاندنهوهی بڕیاریدا چهكدارهكانی سهر به حهشدی شهعبی و یهكخستنیان لهگهڵ سوپا و هێزه چهكدارهكانی عێراق ،گروپی چهكدارانی سهرایای سهالم ،ناوهكهیان گۆڕی به لیواكانی ،315 ،314 ،313 ،چونه ریزهكانی سوپاوه ،بهاڵم تائێستاش فهرمان له موقتهدا سهدر وهردهگرن.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
5
كلیلی قاسەكەی گۆڕان دەكەوێتە دەست ژنێك زەمەن كۆتایی مانگی رابردوو ژنێك متمانەی زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانی بەدەستهێناو بووە رێكخەری یەكێك لە گرنگترین ژوورەكانی بزوتنەوەكە ،دڵخواز كاكەڕەش لەمەودوا پارەو دارایی گۆڕانی لەژێر دەستدا دەبێت. ئەم ژنە بە دوو خەمەوە دەستی بەكار كردووە ،یەكەمیان راستكردنەوەی باری سەختی دارایی بزوتنەوەی گۆڕانە ،كە بە وتەی ئەو “دۆخی دارایی زۆر خراپە” دووەمیشیان پرسی ژنانە ،ئەو چاوی لەوەیە ژنان پێگەیان زیاتر بەهێز بێتو لە بڕیارە سیاسیەكانی بزوتنەوەكەدا تەماشاكەر نەبنو خاوەن قسە بن. بزوتنەوەی گۆڕان 13ژووری هەیەو دڵخواز كاكەڕەش دەبێتە رێکخەری ژووری کارگێڕی و دارایی ،كە هەر لەسەرەتای دروستبوونی بزوتنەوەكەوە بێ ماندووبوونو دابڕان شان بە شانی هاوڕێكانی رۆڵی هەبووە لە سەرخستنو گەشەسەندنی بزوتنەوەكەدا. دڵخواز ،دەرچووی كۆلێژی كشتوكاڵەو پێش دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە بووەو لەسەر باڵی ریفۆڕم هەژمار كراوە ،دواتر زۆرینەی باڵی ریفۆرم لە یەكێتی هاتنەدەرو بە
دۆخی دارایی گۆڕان باش نیەو زۆربەی ئەندامەكانی خۆبەخشانە كار دەكەن رابەرایەتی نەوشیروان مستەفا گۆڕانكارییەكی گەورەیان لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان دروستكردو لە یەكەم بەشداری هەڵبژاردندا 25كورسی پەرلەمانیان بەدەستهێناو بوونە گەورەترینو یەكەمین هێزی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی پەرلەمانی و هیچ سەرچاوەیەکی دیاریکراوی داهاتی نییە. دڵخواز كاكەڕەش ،بە “زەمەن”ی وت: “حەتمەن دۆخی دارایی گۆڕان باش نیەو زۆربەی ئەندامەكانی خۆبەخشانە كار دەكەن” .ئەو پێیباشە چەند رێگەیەكی “دروست” بگیرێنەبەر بۆ چاككردنی دۆخی دارایی بزوتنەوەكە .لەبارەی ئەوەی گۆڕان بەچی دەژی ،دڵخواز وتی“ :سوپاس بۆ
ئەو خەڵكانەی كە یارمەتی گۆڕانیان داوە بەتایبەت دەوڵەمەندەكان كە بەشێك لە ژیانی دارایی گۆڕان لەسەر ئەوان دەڕوات، چونكە هیچ پرۆژەیەكی ئابووری مەحكەم نیە كە گۆڕان پشت بە داهاتەكەی ببەستێت”، بەمەش ئەو گومانانەی رەواندەوە كە لەسەر پارەو داهاتی گۆڕان هەن. زیاتر وتی“ :بیركردنەوەمان هەیە بۆ ئەوەی پرۆژەمان هەبێت بۆ باشتركردنی دۆخی دارایی گۆڕان”. ئەو كە سكرتێری پێشووی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بوو پێیباشبووە خۆی بۆ پۆستەكە كاندید نەكاتەوەو جێگە بۆ كەسانی تر چۆڵ بكات ،هەرچەندە پێیوایە ئەمجارەش دەیتوانی پۆستەكەی بەدەستبهێنێتەوە، چونكە لە خولی پێشوودا لە كۆی 59دەنگ 52دەنگی ئەندامانی جڤاتی بەدەستهێنابوو، لەو بارەیەوە وتی“ :جڤاتی گشتی زۆرینەی پیاونو ژنەكان بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن، من زۆرینەی دەنگم هێناو ئەوە ناڕاست دەرچوو كە دەوترێت پیاوان دەنگ بە ژنان نادەن ،لەوەدا ئەندامانی جڤات بە دوای كەسی شیاودا گەڕان”. رێكخەری ژووری كارگێڕیو دارایی، ئامانجی دڵخواز كاكەڕەش نەبووەو كاندیدبووە بۆ رێكخەری ژووری سەرچاوە مرۆییەكانو ماوەی سێ مانگێك سەرقاڵی ئەو كارە بووە “تەنانەت كاری باشم كردبوو ،لە كۆتاییدا خانەی ڕاپەڕاندن پێیانباشبوو ئەم كارە وەربگرم من كادیرم كوێیان پێباش بێت
بۆ ئەوێ دەچم” .وتیشی“ :دیارە ئەوان هەڵیدەسەنگێنن كە كێ بۆ چ ئیشێك باشەو لە جڤاتی نیشتمانیدا بە زۆرینەی هەرەزۆری دەنگی ئەندامان پەسەندكراوم”. لەمەودوا خەمی یەكەمی دڵخواز رەوشی دارایی گۆڕان دەبێت ،بەاڵم خەمو ئامانجێكی تریشی هەیە ،پرسی ژنان لەناو بزوتنەوەكەدا. “لە دۆخی ژنان لەناو گۆڕان رازی نیم چونكە ژنی زۆر بە توانای تێدایە دەكرا لەناو پرۆسەی سیاسیدا زیاتر بەشداربن ،گۆڕان 13 ژووری هەیە یەكەمجارە ژنێك دەبێتە رێكخەری ژوور” ،ئەو جەختیكردەوە ،كە زۆر حەزی بەو جیاكارییە نیە لەنێوان ژنو پیاودا ،بەاڵم لەگەڵ ئەوەدا كەسێك پیاو بوو یان ژن بۆ
“لە دۆخی ژنان لەناو گۆڕان رازی نیم چونكە ژنی زۆر بە توانای تێدایە دەكرا لەناو پرۆسەی سیاسیدا زیاتر بەشداربن
هەر كارێك گونجاو بوو پێویستە ئەو پۆستەی پێبدرێت“ ،بەداخەوە سیاسەتدا لە جیاكاری بووەتە واقیع”. بۆ چاككردنی رەوشی ژنانی ناو بزوتنەوەكە چەند پرۆژەیەكی داوەتە رێكخەری گشتیو ئێستاش هاوڕێكانیدا لەگەڵ ئامادەكردنی سەرقاڵی پرۆژەیەكە ،لەو بارەیەوە وتی“ :لە پرۆژەكەدا ئەوە دەخرێتەڕوو چۆن ژنان بەشداربن لە بڕیاری سیاسیو زۆرترین ژن بتوانن لە ئۆرگانەكاندا كار بكەن النیكەم لەسەدا 30 ژن لە بڕیاری سیاسیدا بێت”. گۆڕان دەرفەتی داوە بە ژنان ببنە پەرلەمانتارو وەزیرو ئەندامی جڤاتی نیشتمانیو گشتی ،دڵخواز كاكەڕەش دەڵێت تموحی تریان هەیە ،دەیانەوێت ژنی زیاتر ببنە رێكخەری ژوورەكانو ببنە ئەندامی خانەی راپەڕاندن ،بااڵترین ناوەندی جێبەجێكاری بزوتنەوەكە.
هەرێم؛ حەوتەم ساڵی بێ بودجە
نەبوونی یاسای بودجە گومان لەسەر کۆی خەرجی و داهاتەکان دروست دەکات زەمەن
هەرێمی کوردستان پێدەنێتە ساڵی حەوتەمییەوە ،کە بەبێ بودجە بەڕێی دەکات ،تائێستاش هیچ ئاماژەیەکی روون نییە بۆ ئەوەی حکومەت بودجەی 2020 بنێرێتە پەرلەمان. بەپێی راپۆرتى چاودێرى و هەڵسەنگاندن بۆ هەنگاوەکانى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە 2019/7/15 بۆ 2020/1/15کە لەالیەن رێکخراوی ستۆپ بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئامادەکراوە ،چەندین تێبینی لەسەر کەرتی وزەو شەفافیەتی ئەو کەرتەو نەبوونی یاسای بودجە هەیەو باسی لەوە کردووە؛ تائێستا هیچ ئاماژەیەکی روون نییە بۆ ئەوەی ئەمساڵ حکومەتی هەرێم بودجە بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی پەسەندکردنی. رێکخراوەکە جەختی کردووەتەوە؛ ئێستا هەرێمی کوردستان پێی ناوەتە حەوتەم ساڵ بەبێ بودجە ،کە ئەمە درێژترین ماوەیە لە مێژووی دەستبەکاربوونی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم کە بەبێ پەسەندکردنی بودجە تێپەڕێت ،هێشتنەوەی ئەو بابەتە بە هەڵواسراوی جارێکی تر سەرپێچیەکی روونی بنەما یاساییەکانە ،کە پێویستە هەر خەرجیەک بەگوێرەی یاسا بێت ،دواخستن یاخود نەناردنی پرۆژەی بودجە ،کە دەبوو تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی 2019 بنێردرایەتە پەرلەمان ،لەو رووەوە نەناردنى پرۆژە یاساى بودجە درێژەپێدانی هەمان نەریتی کابینەی هەشتەمە. بەپێی راپۆرتەکە پەسەند نەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە چەندین زیانی بە هەرێم گەیاندووە لەوانە؛ ناڕوونی لە داهات و خەرجیەکان ،کە ئەوە دەرچەیەکی گەورەیە بە ڕووی گەندەڵی ،چونکە زانیاری پێویست لەبەردەست نابێت لەبارەی سەرچاوەکانی داهات و چۆنیەتی خەرجکردنیان. لەسەر پرسی نەناردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان ،پێشتر زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە “زەمەن”ی وت“ :چەند ساڵێکە بودجە نەهاتووەتە پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی ،ئەوەش كێشەیەكی گەورەیە، كاتێك بودجە نەبێت هیچ دامودەزگایەك ناتوانێت چاودێری هیچ خەرجییەكی حكومەت بكات”. وتیشی“ :هەموو هەوڵو فشارەكان بۆ ئەوەیە بودجە بێتە پەرلەمانو لەسەرەتای ئەم خولەوە بەردەوام قسەمان لەسەر ئەوە كردووە ،تەمەننا ئەكەم نەگاتە ئەوەی قسە لەسەر نەناردنی بودجە بكەین”. هەروەها دیارینەکردنی ئەولەویەتی
پێویستیەکان، بەگوێرەی حکومەت پێدانەچوونەوە بە خەرجیەکان و رێکخستنیان بەگوێرەی پێویستی هەرێمی کوردستان ،چونکە بەگوێرەی دوایین بودجە کە ساڵی 2013یە رێژەی %22.38لە بودجەی کوردستان بۆ خەرجی سەربازی و ئەمنی دەڕوات ،هەموو ئەو خەرجیانە پێویستیان بە پێداچوونەوەو رێکخستنە کە ئەمەش لە رێگای پەسەندکردنی بودجە دەبێت. پەسەند نەکردنی بودجە کاریگەریی لەسەر نەمانی متمانەی خەڵک هەیە بەو ژمارەو زانیاریانەی لەبارەی داهات و خەرجی حکومەت دەیخاتەڕوو ،لەگەڵ ئەوەشدا پەراوێزخستنی رۆڵی پەرلەمانە، کە یەکێک لە کارە سەرەکیەکانی پەرلەمان پەسەند کردنی بودجەو چاودێریکردنیەتی. رێکخراوی ستۆپ دەڵێت :بەهەموو پێوەرەکان پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو بابەتە یەکالبکاتەوە بە ئاڕاستەی بەگوێرەی بودجە، ئامادەکردنی بەدواداچوونی تیمی ئامادەکردنی راپۆرت پاساوی حکومەت بۆ نەناردنی پرۆژەی بودجە ،بەهۆی پەسەند نەکردنی بودجەی عێراقە ،بۆیە تا یەکالکردنەوەی پەسەندکردنی بودجە لە بەغدا ،دەکرێت
حکومەتی هەرێم لەسەر بنچینەی (داهات و خەرجیەکانی) ئێستای راگەیەندراوێکی دارایی ئاراستەی پەرلەمان بکات ،رای گشتیش لێی ئاگادار بێت. لە راپۆرتەکەدا دەبێت حکومەت سەرچاوەکانی داهات ،لەنێویاندا (داهاتی نەوت ،ئەو موچەیەی لە بەغدا دێت، داهاتی ناوخۆ بەهەموو جۆرەکانی، هاوکاری هاوپەیمانان) بخاتەڕوو ،لەگەڵ
هەرێم نەوتی فرۆشتووەو باجو رسوماتی كۆكردووەتەوە ،ئیدی رێگری چی هەبووە لەوەی ئەو داهاتو خەرجیانەی هەیبووە نەیكاتە یاسا؟
خەرجیەکان (موچەی فەرمانبەران ،خەرجی پرۆژەکان ،هەر خەرجیەکی تر) ئەوەش بخرێتە روو ،کە خەرجیەکانی دەرەوەی موچەی فەرمانبەران ،لەسەر چ بنچینەیەک دیاریکراون و چۆن ئەولەویەتیان پێدراوە، هەروەها چۆنیەتی دانەوەی قەرزەکان (پێویستە راپۆرتێکی ورد بۆ پەرلەمان بنێرێت تیایدا قەرزەکان و سەرچاوەیان و چۆنیەتی دانەوەیان بخرێتەڕوو) ،چونکە ئەوەی تا ئێستا باڵودەکرێتەوە ،لەبارەی داهات و خەرجیەکان و قەرزەکان ،ژمارەی فەرمی نین ،پێویستە حکومەت بە فەرمی ژمارەکان باڵوبکاتەوە. یەكێك لە ئەركو كارە سەرەكیەكانی حكومەت ئەوەیە سااڵنە ڕەشنووسی ئامادەكراوی بودجەی خەمڵێنراو لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا بنێرێت بۆ پەرلەمان، شارەزایانی ئابووریش پێیانوایە ،هەر دواخستنێكی ناردنی پرۆژەیاسای بودجە پێچەوانەی یاسایەو كردنەوەی دەرگایە بەڕووی گەندەڵی لە هەموو دامەزراوە ڕەسمیەكاندا. بەپێی ماددەی 98لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ،لەسەر ئەنجومەنی وەزیران پێویستە لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک و
بەر لە ساڵی دارایی بەمەبەستی گفتوگۆ پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان بنێرێت، هەروەک لەسەر ئەنجومەنی وەزیرانیش پێویستە لە کۆتایی مانگی نیسانی هەموو ساڵێکدا ژمێرەی کۆتایی ساڵی پێشوو بۆ پەرلەمان بنێرێت ،ئەگەر پڕۆژەی بودجەو ژمێرەی کۆتایی لە وادەی دیاریکراوی خۆی نەگەیشتە پەرلەمان ،پەرلەمان داوای روونکردنەوە لە وەزیری دارایی دەکات، ئەگەر هۆکاری گونجاو هەبوو ،ماوەیەکی پێدەدات کە لە 15رۆژ تێپەڕنەکات. دوای رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق، حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی پەرلەمانی عێراقە بۆ پەسەندكردنی بودجە ،دوای ئەوە حكومەت پرۆژەكە ئامادە دەكات. لەوبارەیەوە ،هۆشیار عەبدوڵاڵ ،ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ،پێیوایە تا حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجە نەكاتە پرۆژە یاساو نەینێرێتە پەرلەمانو خەڵك نەزانێت داهاتو خەرجی چەندەو چۆنە ،هەر باسكردنێكی شەفافیەتو چاكسازی جگە لە قسە هیچیتر نییە. لەساڵی 2014وە بە پاساوی قەیرانی دارایی و بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەالیەن بەغداوە حكومەتی هەرێم پرۆژە بودجەی ئامادە نەكردووە ،ئەمەش
بەردەوام جێگەی رەخنەی پەرلەمانتاران بووە ،پێیان وابووە نەناردنی پرۆژە بودجە بۆ پەرلەمان بۆ ئەوە بووە كەس ئاگاداری داهات و خەرجییەكانی حكومەت نەبێت و چاودێری كردنی حكومەت الواز بێت. هۆشیار عەبدوڵاڵ ،وتیشی“ :هەن پاساوی نەبوونی یاسای بودجە بۆ ئەوە دەگێڕنەوە ،كە بڕینی پشكی بودجەی هەرێم لەالیەن بەغدادەوە هۆكار بووە بۆ نەبوونی یاسای بودجە ،ئەو پاساوانە دەقیق نین ،چونكە هەرێم نەوتی فرۆشتووەو باجو رسوماتی كۆكردووەتەوە، واتە داهاتی نەوتیو نانەوتی هەبووە ئیدی رێگری چی هەبووە لەوەی ئەو داهاتو خەرجیانەی هەیبووە نەیكاتە یاسا”. بەپێی ماددەی 109لە پەیڕەوی ناوخۆ، ئەگەر لەبەر هەر هۆیەک کە لە دەرەوەی ئیرادەی حکومەت بێت ،ئامادەکردن یان پێشکەشکردنی پڕۆژەی بودجە بکەوێتە دوای دەستپێکی ساڵی دارایی ،ئەوا بۆ هەر مانگێک کە بودجە دواکەوتووە رێژەی 12/1ئەو تەرخانکراوەی بۆ ساڵی دارایی رابردوو بڕیاری لەسەر درابوو خەرج دەکرێت. پەروین نوری ،بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی ،وتی“ :هەموو هەوڵێك و نیەتمان ئەوەیە پرۆژەیاسای بودجە ئامادەبكەینو بنێردرێتە پەرلەمان، ئەو بەشە بودجەیەی لە بەغداوە بۆمان دادەنرێت بەپێی كارنامەی حكومەت بەسەر وەزارەتەكاندا دابەش دەكرێت ،بەاڵم موچە الی حكومەتی هەرێم ستراتیژە”. بەپێی زانیارییەکانی “زەمەن” لەدوای دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ،وەزارەتی دارایی لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێناوە بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای بودجەی گشتی هەرێم بۆ ساڵی ،2020بەاڵم تائێستا پڕۆژەکە تەواونەکراوەو نەنێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دواتریش پەرلەمان.
بەڕێوەبەری گشتی بودجە: هەموو هەوڵێك و نیەتمان ئەوەیە پرۆژەیاسای بودجە ئامادەبكەینو بنێردرێتە پەرلەمان
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
4
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
ههولێرو سلێمانی؛ لهنێوان ئابووری مەڕومااڵت و ستراتیژی جاده دروستكردندا شیكاری :محهمهد حسێن لهم ماوهیهدا زۆر وترا لهسهر بایهخ و گرنگی جاده ١٠٠مهتریهكهی سلێمانی و ١٢٠و ١٥٠مهتریهكهی ههولێر ،زۆربهی ئهوانهی تا ئێستا نووسراوهو وتراوه لهسهر ئهم پرۆژه ستراتیژیانه یان قسهی پۆپۆلیستیانه بوون، یان مزایهدهی سیاسی ،كهس نههات به داتاو لێكۆڵینهوهیهكی زانستیانهوه باسی جهدوای ئابووری ئهم پرۆژانه بكات. پێمان بڵێت بۆچی ئێستا ههولێرو سلێمانی پێویستیان بهم جادانهیه زیاتر له كێڵگهیهكی بهخێوكردنی بزن و كارگهیهكی له قوتونانی ماستی مهڕ. نه ئهو سیاسیانهی كه دهیانهوێت به خهرجكردنی بودجهی گشتی دهستكهوتی شهخسی بۆ خۆیان تۆماربكهن ،نه ئهوانهیش كه جادهكان وهك كهیسێك له دژی حكومهت به كاردههێنن هیچیان نازانن بۆچی ئهم جادانه ئێستا باشتره له ههر پرۆژهیهكی تر. لهراستیدا ههندێك لێكدانهوهی سهرهتایی ئهوه نیشان دهدهن كه ئهگهر پارهی جادهكان، بهپێی پالنێكی گشتگیری دوورماوه ،بۆ پشتگیری وهبهرهێنان له كهرتی كشتوكاڵدا خهرجبكرێت سوده ئابوورییهكانی ههم بۆ حكومهت و ههم بۆ دانیشتوانی شارهكانیش زۆر زیاتر دهبێت له جادهكان. پرۆسهی بڕیار دروستكردن له كهرتی گشتیدا دهبێت لهسهر بنهمای توێژینهوهی زانستی و لێكدانهوهی وردی عهقاڵنیانه بێت، نهك خولیای پۆپۆلیستانهی سیاسیهك یان گروپێكی دیاریكراو .ئینجا پاساو و بیانووهكانی پشت بڕیارهكهش ههر دهبێت به داتاو ئاماری متمانهپێكراو بۆ خهڵك روونبكرێنهوه ،چونكه پرۆژهكان به پارهی خهڵك و بودجهی گشتی دروست دهكرێن. هاوكات دهبێت ئهوهش روونبكرێتهوه بۆچی لهم كاتهدا ئهم پرۆژهیهو ئهم سێكتهره كراوهته ئهولهویهت لهكاتێكدا زۆر كهرتی تر ههیه له كوردستان پێویستی به وهبهرهێنان ههیه ،زیاتر له رێگاوبان. تێچووی جاده ١٢٠یهكهی ههولێر ٤٨٩ ملیۆن دۆالرهو جاده ١٠٠یهكهی سلێمانیش ٣٩١ملیۆن دۆالری بۆ دانراوه ،بهپێی راگهیهندراوێكی ئهندامی لیژنهی دارایی و ئابووری پهرلهمانی كوردستان سۆران عومهر .ههردووكیان پێكهوه ٨٨٠ملیۆن دۆالر پارهیان دهوێت ،هێشتا ئهوهی سلێمانی دهستیپێنهكردووه حكومهت خهریكی پرۆژهی
جادهی ١٥٠مهتریه له ههولێر. جادهكان كهمێك گرفتی هاتووچۆ كهمدهكهنهوه له سلێمانی و ههولێرو نرخی ئهو زهوی و باخانهش بهرزدهكهنهوه كه دهكهونه نزیكیهوه .ئهم جۆره پرۆژانه سودو دهستكهوتهكانیان له ئاستی دوورماوهدا دهرئهكهون و گرنگی خۆیان ههیه .بهاڵم ناتوانن هیچ كام له كێشه بنهڕهتیهكانی ئهمڕۆی ههرێم ههژاری به رادهی ،%١٤ بێكاری به رادهی %٩و الوازی ئاسایشی خۆراك چارهسهر بكهن. ئهگهر ههمان پاره به پالنێكی گشتگیر بۆ پهرهپێدانی كشتوكاڵ و پیشهسازیه خۆراكیهكان بخرێتهگهڕ ،له ئاستی كورتماوهدا یارمهتی ههرێم دهدات گرفتهكانی بێكاری و ههژاری چارهسهر بكات ،هاوكات ئاسایشی خۆراكیشی بههێزتر دهبێت .ئێستا كوردستان پێویستی به دروستكردنی زیاتر له ٢٠٤ههزار ههلی كار ههیه بۆ چارهسهری گرفتی بێكاری ،بهپێی داتاكانی دهستهی ئاماری ههرێم كه ئاستی بێكاری به %٩ ههژماركردووه (.)١ بهم ٨٨٠ملیۆن دۆالره ،دهتوانرا له یارمهتی ماوهیهكی پێوانهیی كورتدا
تێچووی جاده 120یهكهی ههولێر ٤٨٩ملیۆن دۆالرهو جاده 100یهكهی سلێمانیش ٣٩1ملیۆن دۆالری بۆ دانراوه ئێستا كوردستان پێویستی به دروستكردنی زیاتر له 20٤ههزار ههلی كار ههیه بۆ چارهسهری گرفتی بێكاری قهرهباڵخی و ترافیكی شارهكان به سیستمی گواستنهوهی گشتی (پاس و میترۆ و ترام و شەمەندەفەر) چارهسهر دهبێت گهشهپێدانی كهرتی كشتوكاڵ له چین تهنها له ماوهی 20ساڵدا ٣50ملیۆن كهسی له ههژاری رزگاركرد دروستكردنی ئهم جادانه درێژكراوهی عهقڵیهتى بهعسە و كه له سهر حسابی فهرامۆشكردنی ناوچه دووره دهستهكان بایهخ به پایتهخت و ناوهندی شاره گهورهكان دهدات ئەم پرۆژانە ناتوانن ههژاری به رادهی ،%1٤بێكاری به رادهی %٩و الوازی ئاسایشی خۆراك چارهسهر بكهن دروستكردنی سهدان پرۆژهی كشتوكاڵی و پیشهسازی ماده خۆراكیهكان بدرێت و ئهو ئامێرو تهكنۆلۆژیانه هاورده بكرێن كه یارمهتی زیادكردنی بهرههم و به بازاڕیكردنیان دهدهن. بهمهش ههم خهڵكی گوندهكان له شوێنی خۆیان كاریان دهستنهكهوت و كۆچیان نهدهكرد بۆ گهڕهكه ههژارو تهجاوزهكانی ههولێرو سلێمانی ،ههم گهنجانی ئهم شارانهش دهیانتوانی كاریان دهستكهوێت لهو پرۆژه پیشهسازیانهی كه پشت به كهرهسته
خاوه كشتوكاڵیهكان دهبهستن ،ئهمه ئهو سێكتهرهیه كه كار دروست دهكات و جوڵهی بازاڕ خێراتر دهكات ،نهك جادهكان.
بۆچی وهبهرهێنان له كشتوكاڵدا گرنگتره؟
وهبهرهێنان له كهرتی كشتوكاڵدا كاریگهری چهندجاره )�Multiplier Ef )fectی ههیه .ههر ئهوه نیه كه جوتیارێك بڕو چۆنیهتی بهرههمهكهی زیاد دهكات، بهڵكو بهرههمهكهی ئهو دهبێته سهرچاوهی
كار بۆ ئهو شۆفێرهی كه دهیگوازێتهوه، ئهو كرێكارهی باری دهكات و دایدهگرێت، ئهو خاوهنكارهی وهك مادهیهكی خاو دهیكڕێت و دهیكاته خواردنی له قوتونراو، ئهو كرێكارانهی له كارگهی لهقوتونانهكهدا كاردهكهن ،ئینجا ئهو بازرگان و دوكاندارانهی كڕین و فرۆشتنی پێوهدهكهن .له ههموو ئهم وێستگانهدا ئهم بهرههمه ههلی كارو قازانج و ئاڵوگۆڕ دروست دهكات. له ئاستی ستراتیژیشدا ،دهبێته كۆڵهكهیهكی سهرهكی بۆ دابینكردنی
ئاسایشی خۆراك و توانای پشتبهخۆبهستن زیاد دهكات .له رووی داراییشهوه ناهێڵێت ئهو ههموو پارهیه به كاش بچێته ئێران و توركیا بههۆی هاوردهكردنی میوهو سهوزهو ماده خۆراكیهكانی تر .دواجار ئهگهر بڕیاره ههرێمی كوردستان سهرچاوه ئابوورییهكانی ههمهڕهنگ بكات و تهنها پشت به نهوت و گاز نهبهستێت ،ئهمه سهرهتای رێگاكهیهتی. پهرهپێدانی هیچ كهرتێك بهقهدهر كشتوكاڵ كاریگهر نیه بۆ ریشهكێشكردنی ههژاری .گهشهی ئابووری ئهگهر له رێگای كشتوكاڵهوه بێت نزیكهی ٣جار كاریگهرتره له كهرتهكانی تر بۆ رزگاركردنی خهڵك له ههژاری ،چونكه ئهوانهی سود له كشتوكاڵ وهردهگرن بهزۆری ههژارهكان و چینی ناوهڕاستی ناوچه دووره دهستهكانن ،بهپێی راپۆرتێكی بانكی نێودهوڵهتی ،گهشهپێدانی كهرتی كشتوكاڵ له چین تهنها له ماوهی ٢٠ساڵدا ٣٥٠ملیۆن كهسی له ههژاری رزگاركرد(.)٢ بێگومان ئهمه بهومانایه نیه كه بڵێین ئهم جادانه بێ كهڵكن و دروستكردنیان پێویست نیه ،بهاڵم كردنیان به ئهولهویهت ههڵهیهكی ستراتیژیه ،ئهگهر حكومهت
پاساوی كهمكردنهوهی كێشهی ترافیكی ههیه بۆ دروستكردنی ئهم جادانه ،ئهوا دیسان ههر بڕیارێكی ههڵهی داوه چونكه قهرهباڵخی و ترافیكی شارهكان به سیستمی گواستنهوهی گشتی (پاس و میترۆ و ترام و شەمەندەفەر) چارهسهر دهبێت نهك جادهی زیاتر. جادهی زیاتر تهنها ژمارهی ئۆتۆمبێلهكان زیاد دهكات و هانی خهڵك دهدات زیاتر ئۆتۆمبێله تایبهتیهكانیان بهكاربهێنن، ئهمهش خهسڵهتی واڵته دواكهوتووهكانی دنیای سێههمه و زیانه ئابووری و ژینگهییهكانی یهكجار گهورهیه. دروستكردنی ئهم جادانه بۆ ههولێر و سلێمانی درێژكراوهی ئهو عهقڵیهته سواوهی سهردهمی بهعس و دنیای عهرهبیه كه له سهر حسابی فهرامۆشكردنی ناوچه دووره دهستهكان بایهخ به پایتهخت و ناوهندی شاره گهورهكان دهدات. یهكهمین كاریگهری راستهوخۆی ئهم سیاسهته گهورهكردنی بێ -پالنی شاره ،كه به ( )Urbanizationناسراوه. له ئهنجامی بێكاری و ههژاری و پهراوێزخستن و نهبوونی خزمهتگوزاریهكان، خهڵكی گوندو ناوچه دووره دهستهكان كۆچدهكهن بهرهو گهڕهكه ههژارو پهراوێزكهوتووهكانی شار .ئهم كۆچبهرانه چونكه ئهو شارهزایی و سهرمایهو دهرفهتانهیان نیه كه بازاڕی كاری شارهكان پێویستیهتی ناتوانن كێبهركێ بكهن لهگهڵ منداڵی شارهكاندا ،به ناچاری لهم گهڕهكه ههژارانهدا دهمێننهوهو دهبنه نێچیری گروپه ئایدۆلۆژی و پۆپۆلیستیهكان. ئهم شار -گهورهكردنه بێپالنه ههمیشه سهرچاوهیهكی گهورهی ناسهقامگیری و توندوتیژیه ،بهغدای ئهمڕۆ نمونهیهكی زۆر زهقی ئهم كێشهیه .لهكاتێكدا كه بۆته شاری ٧ملیۆن كهس ،ناسهقامگیری و داڕووخانی خزمهتگوزارییه سهرهتاییهكانی وایكردووه زۆربهی دانیشتوانه رهسهنهكهی خۆی ،ئهوانهی كه پارهو توانایان ههبوو، جێیانهێشت. - ١بڕوانه داتاكانی دهستهی ئاماری
ههرێمی كوردستان:
�http://www.krso.net/Default.aspx ?page=article&id=893&l=3&#krso2 �2� World Bank Group. “Iraq Eco nomic Monitor; Turning the Corner: Sustaining Growth and Creating Opportunities for Iraq’s Youth.” Fall 2019
یاسای ریکالم کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
هەرکەسێک بەمەبەست ریکالم لێبکاتەوە یان بیدڕێنێت ،بە 250هەزار تا 1ملیۆن دینار سزا دەدرێت زەمەن سەرەڕای داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆ رەتکردنەوەی ،سەرۆکی هەرێم یاسای ریکالمی ئیمزا کردو لە وەقایعی کوردستان باڵوکرایەوەو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. دوای کەمتر لە مانگێک لە پەسەندکردنی لەالیەن پەرلەمانەوە ،رۆژی 2020/2/4سەرۆکی هەرێمی کوردستان یاسای رێکخستنی ریکالمی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرد ،کە لە هەشت ماددەو هۆیەکانی دەرچوون پێکهاتووەو تایبەتە بە رێکخستنی بواری ریکالم لە میدیاکاندا ،بەپێی یاساکە پێویستە هەر ریکالمێک مۆڵەتی الیەنی پەیوەندیداری بەرهەمەکەی بۆ وەربگیرێت پێش باڵوکردنەوە. روپاک ئەحمەد ،ئەندامی لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وهرزش و الوان لە پەرلەمانی کوردستان بە “زەمەن”ی وت“ :بەپێی یاساکە الیەنی پەیوەندیدار وەزارەتی رۆشنبیرییە ،کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندنی هەیە، ئەوەندەی ئاگاداربم بەشی ریکالمیش لە چوارچێوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەکەنەوە بۆ رێکخستنی کاروباری ریکالم”. یاساکە رادەی تیشکی رووناکی ریکالمی ئەلکترۆنی سەر شەقامەکانی دیاریکردووە ،هەروەک کردوویەتی بە مەرج ،دەبێت ئامرازەکانی میدیا ریکالمی رۆشنبیری، نیشتمانی، هۆشیاری تەندروستی ،هاتوچۆو ئەو ریکالمانەی تایبەتن بە پاراستنی ماف مرۆڤ و ژنان،
ئەو بڕگەیە بە رێنمایی لە وەزارەتی رۆشنبیری رێکدەخرێت ،کە کام بابەتە پێچەوانەی ئادابی گشتین، بەشێکیشی بۆ دادوەرەکان بەجێدەهێڵرێت
شارەوانی ریکالمە بێ مۆڵەتەکان لێدەکاتەوە بێبەرامبەر باڵوبکەنەوە ،بۆ تەلەفزیۆنەکان لە یەک خولەک بۆ چوار خولەک لەماوەی 24سەعات و بۆ چاپکراوەکانیش بەپێی رێنمایی وەزارەتی رۆشنبیریی. ماددەی سێی یاساکە ،ئەو ماددەیە بوو کە ژمارەیەک پەرلەمانتار بە الستیکییان دەزانی و داوایان لە سەرۆکی هەرێم کرد رەتی بکاتەوە ،تیایدا هاتووە :هەموو ئەو ریکالمە بازرگانییانەی کە پێچەوانەی سیستمی گشتی ،ئادابی گشتی ،ئاسایشی گشتی ،تەندروستی گشتی و مافەکانی
لە
هەرێمی
مرۆڤن رێگەپێنەدراون کوردستان. رۆژێک دوای پەسەندکردنی یاساکە، ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان ،رایانگەیاند: البردنی ماددەی 3زیانێکی زۆری بە یاساکە گەیاندووە ،پێشتر لە پڕۆژەکەدا 27بڕگە وەک قەدەغەکراوو رێگەپێنەدراو دیاریکرابوون ،کە نابێت میدیا خۆی لە قەرە بدات و ریکالمیان بۆ بکات ،بەاڵم دواتر کۆی مادەکە لە چەمکەکانی ئاسایشی
گشتی و سیستمی گشتی و دابونەریت کۆکراوەتەوە ،کە نابێت ریکالمی بۆ بکرێت ،لەکاتێکدا چەندین رێگەپێنەدراو هەیە پەیوەندیی بەم پرسانەوە نییە ،بۆیە ئەو سێ دەستەواژەیە الستیکین و زیان دەگەیەنن بە بابەتی ریکالم. لەوبارەیەوە ،روپاک ئەحمەد وتی: “بڕگەکانی ماددەی سێیەم زۆر زۆر بوون ،یاساش نابێت درێژ بێت ،بنەمای یاساش ئەوەیە کورت و پڕ مانابێت، ئەو ماددەیە جێگەی هەر 27خاڵەکەو
زیاتریش دەگرێتەوە ،چونکە ئەو بڕگەیە بە رێنمایی لە وەزارەتی رۆشنبیری رێکدەخرێت ،کە کام بابەتە پێچەوانەی ئادابی گشتین ،بەشێکیشی بۆ دادوەرەکان بەجێدەهێڵرێت”. بەشێکی دیکەی یاساکە تایبەتە بە سزاکان ،بەپێی مادەی چوار هەرکەسێک بەمەبەست ریکالم لێبکاتەوە یان بیدڕێنێت ،یان بیشێوێنێت سزا دەدرێت بە بڕی 250هەزار بۆ 1.000.000ملیۆن دینارو پابەند دەکرێت بە چاککردنەوەو
دانانی ریکالمەکە وەکخۆی ،لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوو ،لە حاڵەتی دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکە سزاکە دوو هێندە دەکرێت ،ئەگەر سزایەکی توندتر هەبوو بۆ ئەو کردارە تاوانکارییە لە یاسا کارپێکراوەکان ،ئەوا سزا توندەکە جێبەجێ دەکرێت. لیژنەی ئەندامەکەی بەوتەی جێبەجێکردنی گرنگ رۆشنبیریی؛ یاساکەیە ،ئەگەر یاساکە جێبەجێبکرێت کاریگەریی دەبێت لەسەر رێکخستنەوەی بواری ریکالم و ئەو بێسەروبەرییەی هەیە ،هەروەها پرسی لێکردنەوەی پۆستەری ریکالم و بانگەشەی هەڵبژاردن و کاندیدەکانیش دەچێتە ژێر بڕگەی چواری یاساکەوە ،لەمەودوا هەرکەس لێیانبکاتەوە ،بەپێی ئەو یاسایە سزا دەدرێت.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
3
“هاوسەرۆکی” نیشانەی ناکۆکییە
كۆنگرەی چوارەم قەیرانەكانی یەكێتی قوڵتر كردەوە بەراورد بە الهور زۆر لە میدیادا دەرنەكەوتووەو كەمترین پەیوەندیشی هەیە لەگەڵ ئۆرگانەكانی یەكێتیو كۆمەڵگەی كوردیدا .لە كۆنگرەشدا كەوتە هەڵەوە كە پێیوابوو الهور نوێنەرایەتی ماڵی مام جەالل دەكاتو هەمیشە بافڵ بەبرا گەورەی خۆی دەزانێت ،بەاڵم الهور و كوڕەكانی تری شێخ جەنگی ئیشیان بۆ خۆیان كردو توانییان زۆربەی ئەنجومەنی سەركردایەتی ببەنەوە. ئێستا الهورو بافڵ زۆرینەی یەكێتییان لەگەڵە ،ئەگەرچی بەئاشكراو بەنهێنی زۆرانبازییانە لەسەر ئەوەی كە ببنە خاوەنی یەكێتی ،بەاڵم زۆر باش درك بەوە دەكەن كە هێشتا زووە ناكۆكیو ملمالنێی نێوانیان ئاشكرا بكەن ،چونكە ركەبەرییان زۆرە.
“زەمەن” یەكێتی رۆژانێكی قورس بەڕێدەكات، پاش تێپەڕینی نزیكەی دوومانگ بەسەر كۆتایهاتنی چوارەمین كۆنگرەیدا ،هێشتا نەتوانیویەتی پەیڕەوی ناوخۆی بەتەواوی هەموار بكاتەوەو نەتوانیوبشیەتی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك یان سكرتێر یەكالیی بكاتەوە ،ئێستا كاراكتەرو جەمسەرە سەرەكییەكانی یەكێتی زۆرانبازییانە لەسەر ئەوەی كامیان ببێتە خاوەنی یەكێتی.
“هاوسەرۆكی” نیشانەی ناكۆكییە
“ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، سیستەمی هاوسەرۆكی بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی پەسەند كرد”! راگەیاندنی ئەم لێدوانە لەالیەن سەرپەرشتیاری دانیشتنەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتییەوە، بەر لەهەر شتێك نیشانەی ئەوەیە ملمالنێو كێبڕكێیەكی توند لەسەر پۆستی سەرۆك (سكرتێر) لەناو ئەم حیزبەدا لەئارادایە، نیشانەی ئەوەیە كە هەموو ئاڕاستەكانی ناو یەكێتی لەسەر هەڵبژاردنی یەك كەس بۆ ئەو پۆستە كۆك نین. ئەوەی ئێستا لەناو یەكێتیدا روودەدات درێژكراوەی هەموو ئەو ناكۆكیانەن كە لەناوخۆی یەكێتیدا لەقۆناغی پێش كۆنگرەوە لەسەر دروستكردنی بڕیاری سیاسیو دەسەاڵتو پۆست لەئارادا بوون. كۆنگرەی چوارەم نەك نەیتوانی سنورێك بۆ فرە ناوەندی بڕیارو دەسەاڵت لەناو یەكێتیدا دابنێت ،بەڵكو ئێستا بیرۆكەی ئەوە لەئارادایە كە یەكێتی زیاتر لەدوو هاوسەرۆكی هەبێت. جگە لەوەی الهور شێخ جەنگیو بافل تاڵەبانی دوو ناوی دیاری پێشنیاركراون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ،كۆسرەت رەسوڵیش دەیەوێ شااڵوی كوڕی ببێتە هاوسەرۆكو كەركوكییەكانیش دەیانەوێ یەكێكیان بچێتە ئەو سیستەمی سەرۆكایەتییەوەو بەرهەم ساڵحیش لەپەسەندكردنی ئەم سیستەمە ناڕازییە. ئێستا چەندین ناوەندی بڕیاری سەرەكیو ناسەرەكی لەناو یەكێتیدا ملمالنێیانە ،جگە لەئەنجومەنی سەركردایەتی كە هاوسەرۆك هەڵدەبژێرێت ،ئەنجومەنی بااڵی سیاسیی و تەنانەت دەزگای زانیاریش لەدروستكردنی بڕیاردا رۆڵ دەبینن .هەموو ئەمانەش یەكێتی بەرەو ئەوە دەبەن كە نەتوانێت لەقۆناغی داهاتوودا بڕیارێكی یەكگرتوو سەبارەت بەپرسە گرنگەكان بدات. یەكێتی بەم دۆخەوە بەرەو پەرتەوازەییو قەیرانی زیاتر دەڕواتو گفتوگۆكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیش ئەگەر دەربارەی پەیڕەوی ناوخۆ بەم نزیكانە لەسەر خاڵە گرنگەكان یەكالیی نەبێتەوە ،پێشبینی دەكرێت كۆبوونەوەكان رابوەستن.
مەكتەبی سیاسی دروستدەكرێتەوە
قواڵیی قەیرانی ئێستای یەكێتی سەبارەت بەوەیە كە پۆستە بااڵكانی ئەم حزبە بەدەست كێوە بن؟ پۆستە بااڵكانیش بەپلەی یەكەم بەبەرژەوەندی تایبەتی بەشێك لەسەركردەكانەوە گرێدراوە كە خاوەنی كۆمپانیاو سەرمایەو تەنانەت هێزی چەكداریشنو پێویستیان بەوەیە دەسەاڵتێكی سیاسی بەهێزیان هەبێت تا وەك پارێزبەندییەك بیانپارێزێت.
بافڵ و الهور ..كۆك و ناكۆك
هەرچەندە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نەیتوانیوە بگاتە چارەسەرێكی بنەڕەتی و تەوافوق لەسەر تاقە كەسێك بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆك یاخود سكرتێری پێبسپێردرێت ،بەاڵم هەموو سەرنجەكان لەسەر دوو كاراكتەرو جەمسەری بەهێزی ئێستای یەكێتییە :الهور و بافڵ. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست “زەمەن” كەوتوون هاوسەرۆكیی بافلو الهور رێككەوتنی لەسەر كراوە ،بەاڵم نەبووە بەرێككەوتنی كۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ،چونكە لەبەرامبەردا كۆسرەت رەسواڵ داواكاری هەیەو پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە “نابێت هاوسەرۆك دوو كەس بێت لەبنەماڵەی تاڵەبانی”. مەرجیشی هەیە لەبەرامبەر رەزامەندی
نواندنی لەسەر هاوسەرۆكی بافڵ و الهوردا، یەكێك لەكوڕەكانی ببێتە بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێم. سەرباری ئەوەی بەهۆی سازشی ژێر بەژێر و ئەنجامەكانی كۆنگرەوە جۆرە لێكترازانێك كەوتبوە نێوان بافڵ و الهورەوە ،بەاڵم بەمدواییە ئەو گرژیییەی نێوانیان بەرەو خاو بوونەوە چووە ،بەاڵم هێشتا هەر ناكۆكن ،گەر نا ئەوا دەبوو یەكێكیان ئەویتریانی قبوڵ بكردایە بببێتە سەرۆك یان سكرتێری داهاتووی یەكێتی. بافڵی تەمەن 47ساڵ و الهوری تەمەن 45ساڵ ،كە هەردووكیان خۆیان بەمیراتگری
بافڵی تەمەن 47ساڵ و الهوری تەمەن 45ساڵ، خۆیان بە میراتگری كەلەپوری سیاسی مام جەالل دەزانن
كەلەپوری سیاسی مام جەالل دەزانن ،خاڵی بەهێز و الوازی تایبەت بەخۆیان هەیە. الهور كە بەبراوەی یەكەمی كۆنگرەی چوارەم و كەسی بااڵدەست دەردەكەوێت، خاڵی بەهێزیی لەوەدایە كە نیوەی سەركردە كۆنەكانی یەكێتی ئەمیان پێباشترە لەبافڵ. براكانیشی پاڵپشتییەكی گەورەن بۆ ئەم كە هەر یەكەو پێگەیەكی گرنگی بڕیاری سیاسیی و ئەمنیان بەدەستەوەیە ،هاوكات الهور پارەیەكی زۆری لەبندەستدایەو خاوەنی چەندین دەزگای میدیایی و رۆژنامەو وێبسایتو سۆشیال میدیایە كە بەردەوام ریكالمی بۆ دەكەن .هەروەها لەڕێگەی دەزگای زانیارییەوە لەكەین و بەین و تێوەگالنی بەرپرسانی یەكێتی لەگەندەڵییەوە بەوردی ئاگادارە .بەحوكمی پۆستەكەشی لەدەزگاكانی دژە تیرۆرو زانیاری پەیوەندییەكانی فراوانترە تا بافڵ، هەرچەندە الهور كە لەقسەكردنو توانای دەربڕیندا بەراورد بەبافڵ باشترە ،وەك سەركردەیەكی پۆپۆلیستی دەردەكەوێت. لەبەرامبەردا ،بافڵ تاڵەبانی كە وەك هەوادارانی دەڵێن “ستراتیژیانە بیر دەكاتەوەو كەسێكی رادیكالە” ،خۆی بەمیراتگری راستەقینەی كەلەپوری سیاسی مام جەالل دەزانێت .بافڵ كە سێ ساڵ لەمەوبەر لە16ی ئەكتۆبەردا تەحەدای
پارتی هێزێكی چەكدار دروست دەكات سەرچین ساڵح پارتی 16هێز لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم دروستدەكات و لەالیەن فەرماندە خانەنشینكراوەكانیەوە سەرپەرشتی دەكرێن. پێشمەرگە بۆ هێزەكان خانەنشینکراوەکان و بە چەكی خۆیانەوە دروست دەکرێن ،وەك خۆیان دەڵێن بۆ ئاسانكردنی كاری رێکخستنە، بەاڵم ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو مەترسیەك بۆ سەر هەرێمی كوردستان. بەپێی زانیارییەکانی “زەمەن” ماوەیەكە پارتی دەستی كردووە بە ناونووسینی ئەو كەسانەی پێشمەرگەی خانەنشینی سەر بە حزبەكەین لەگەڵ ئەوانەی كە خانەنشین دەكرێن ،بۆ دروستكردنی هێزێك بۆ ئەوەی كاروباری رێكخستنیان ئاسان بكرێت ،هێزەكە تەنیا پێشمەرگە خانەنشینكراوەكانی پارتی دەگرێتەوەو لە چوارچێوەی 16 هێزدا رێکدەخرێن ،لە سنوری سۆران هێزەكە لە خۆڕێكخستنەوەدایە ،بەوتەی
بەرپرسان لە هەموو شوێنێكی هەرێم كە پێشمەرگەی خانەنشینی پارتی لێبێت ئەو هێزەیان بۆ دروست دەكەن. مستەفا گۆرۆنی ،سەرپەرشتیاری هێزی خەبات بە “زەمەن”ی وت: “پارتی ئەو هێزەی دروستكردووەو رێكخستنێكی حزبییە ،هاتنە ناو ریزەكانەوە بە ئارەزوومەندانەیەو ئەو پێشمەرگانە دەگرێتەوە ،كە دێرینن یان خانەنشین دەبن ،بۆ كەمكردنەوەی گلەییان بۆئەوەی لێكدانەبڕێن شوێنێك هەبێت ئیشو كاری خۆیانی لێ رایی بكەن ،بۆیە ناوی هێزی لێنراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ پێكهاتەی کارەکانیان
بگونجێت ،لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ئیمتیازاتێكیان نییە”. گۆرۆنی وتیشی“ :پالن هەیە 16هێز بكرێتەوە لە هەولێرو دهۆكو سلێمانیو هەڵەبجەو لە هەر شوێنێك پێشمەرگەی خانەنشینی پارتیو كەمئەندامی لێبێت ئەو هێزەی تێدا دروستدەكرێت، تائێستا ژمارەی دروستیان دیار نییە خەریكی تۆماركردنی ناوەكانن بۆئەوەی ژمارەیەكی دروستیان هەبێت”. سەرپەرشتیاری هێزی خەبات باسی لەوەكرد ،بارەگاكان بەرپرسو پەیکەری رێكخستنیان هەیە ،ئامانجێكی تری ئەوەیە ئەو هێزە ئامادەیە بۆ
رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسیەك بكەوێتە سەر هەرێمی كوردستان، هەموویان چەكیان هەیە ،بەاڵم نە چەك و تەقەمەنی نە ئیمتیازاتیشیان پێنادرێت. دروستكردنی ئەو هێزە لەالیەن پارتییەوە لەكاتێكدایە سەرۆكی هەرێمو سەرۆكی حكومەت ،كە سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانن بەردەوام جەخت لە رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەو دوورخستنەوەی دەستی حزب لەناو هێزەكانی پێشمەرگە دەكەنەوە. لەبارەی دروستكردنی ئەو هێزەوە ،لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆکی دەستەی ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە “زەمەن”ی وت“ :ئاگاداری دروستكردنی ئەو هێزە نین ،بەاڵم لە هەموو حاڵەتێكدا ئەو هێزە هیچ پەیوەندییەكی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە نە موچەو نە پێویستیان لەسەر ئێمە نییە ،لەبەرئەوەی لە خانەنشینو لە خزمەت دەرچوون ،جگە لەوەش هیچ قورساییەك لەسەر حكومەت دروستنەكات چ پەیوەندییەكی هەیە بە ئێمەوە”.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی و هەموو پارتی كردو لەگەڵ عێراق رێككەوت سەبارەت بەكەركوك ،وەك سەرچاوەی هێزی بااڵدەست لەیەكێتیدا دەركەوت .هەر ئەمیش بوو لەهێنانەوەی بەرهەم ساڵحدا بۆ ناو یەكێتی و كردنی بەتەنها پاڵێوراوی یەكێتی بۆ سەرۆك كۆمار بەپێچەوانەی خواستی مەال بەختیاری خەزورو لەتیف رەشیدی مێردی شانازی پوریدا ،رۆڵی گرنگی بینی ،كە پاشان بەرهەم ساڵحی برد بۆ بەغداو لەوێش ملمالنێ لەگەڵ پارتی كردو سەرەنجام كردی بە سەرۆك كۆمار. بەاڵم خاڵی الوازی بافڵ ئەوەیە
ئێستا الهورو بافڵ زۆرینەی یەكێتییان لەگەڵە ئەگەرچی بەئاشكراو بەنهێنی زۆرانبازییانە لەسەر ئەوەی كە ببنە خاوەنی یەكێتی
ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی ،بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا مەكتەبی سیاسی دروست بكەنەوە. سەرپەرشتیاری دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی ،مستەفا چاوڕەش ڕایگەیاند كە “مەكتەبی سیاسی پێكدێت لە هاوسەرۆك و جێگرێك و كارگێڕ و بەرپرسی مەكتەبەكان”. لەبارەی ئەرك و دەسەاڵتەكانی مەكتەبی سیاسییەوە ،مستەفا چاوڕەش وتی“ :بەرپرس دەبن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی، هەروەها دەسەاڵتی بەڕێوەبردنیش الی مەكتەبی سیاسییە”. سەبارەت بە مەكتەبەكانی یەكێتی، چاوڕەش وتیشی“ :هەموو مەكتەبێك، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بەرپرسیاری دەبێت”. مستەفا چاوڕەش تیشكی خستەسەر ئەوەی كە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی تاوەكو ئێستا لە كۆی 77ماددەی پەیڕەوی ناوخۆ 50 ،ماددەی پەسەندكردووە.
ناوی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی گۆڕدرا
لە پەیڕەوە پەسەندكراوەكەی كۆنگرەی چوارەم ناوی سەركردایەتی كرا بە ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی ،بەاڵم لە دوا كۆبونەوەی لیژنەی هەموار ناوەكەی گۆڕدرا و كرایەوە بە “ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان”.
ئەنجوومەنی بااڵی سیاسی وتەبێژی دەبێت
پەیوەست بە ئەنجوومەنی بااڵی سیاسیی یەكێتی ،مستەفا چاوڕەش وتی، “ئەنجومەنی بااڵی سیاسی وتەبێژێكی دەبێت و پێویستە ئەو كەسەی دەبێتە وتەبێژ كاری دیكەی نەبێت و زمانی دیكەش بزانێت”.
راپۆرتی ئەمساڵی سەندیكا جیاوازە
37رۆژنامەنووس دەستگیركراون زەمەن لیژنەی داكۆكیكردن لە ئازادی رۆژنامەنووسیو مافی رۆژنامەنووسان لە سەندیكای رۆژنامەنووسان، راپۆرتی 23و 24ی خۆی باڵوكردەوە تایبەت بوو بەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان كراوە لە ساڵی 2019دا. بەپێی راپۆرتەكە 66حاڵەتی پێشێلكاری لە بەرامبەر 151رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن كراون ،كە 144پێشێلكاری لە بەرامبەر رەگەزی نێرو پێنج پێشێلكاری لە بەرامبەر رەگەزی مێ كراون. بەپێی راپۆرتەكە لە هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و كەركوك 17حاڵەتی پێشێلكاری تۆماركراون ،لە دهۆك هەشت حاڵەت ،لە هەریەك لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و موسڵ و بەغداش یەك حاڵەت ،لە خانەقین چوار حاڵەت. 19حاڵەتی دەستگیركردن بەرامبەر 37 رۆژنامەنووسو رێگەنەدان بە ڕووماڵ 24حاڵەت بەرامبەر 62رۆژنامەنووس ،هێرش و سوكایەتی 10حاڵەت بەرامبەر 22رۆژنامەنووس ،لێدان دوو حاڵەت بەرامبەر سێ رۆژنامەنووس، بەشێكن لەو پێشێلكاریانەی لەساڵی 2019دا
بەپێی راپۆرتەكە. دوو حاڵەتی داخستنی نووسینگەی دوو كەناڵ و چوار حاڵەتی دەستبەسەركردن بەرامبەر 14رۆژنامەنووس ،چوار حاڵەتی هەڕەشە بەرامبەر حەوت رۆژنامەنووس ،فۆرمی زانیاری داواكراوە پڕبكرێتەوە یەك حاڵەت بەرامبەر چوار رۆژنامەنووس ،بەشێكی تری ئەو پێشێلكارییانەن كە لە راپۆرتەكەدا تۆماركراوە. بەپێی ئاماری هەمان لیژنەی داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنوسان ،ساڵی 2018لە هەرێمی كوردستانو ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم 131 حاڵەتی پێشێلكاریی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسانی كورد تۆماركراون ،واتە ساڵی رابردوو حاڵەتەكانی پێشێلكاری دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوەو لە 131حاڵەتەوە دابەزیوە بۆ 66حاڵەت. جیاواز لە سااڵنی رابردوو راپۆرتی پێشێلكارییەكانی ئەمساڵی سەندیكا بە هەرسێ زمانی كوردیو عەرەبیو ئینگلیزی لە دوو توێی باڵوكراوەیەكدا بوو. راپۆرتەكە ئەوانەی ئاشكرا كردووە كە پێشێلكاریی دەكەن ،بەپێی راپۆرتەكە ئەوانەی ساڵی رابردوو پێشێلكاریی جۆراوجۆریان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان كردووە زۆربەیان هێزە ئەمنیی و سەربازییەكانن ،بەشێكیشیان فەرمانگە حكومییەكانن.
�هەواڵ
2
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
“هێڵی گۆڕانكاری” لە سلێمانی بارەگای كردەوە
بزوتنەوەی ئیسالمی لەبەردەم “ئینشقاقێكی” تردایە مەزهەر كەریم لەبەردەم ئیسالمی بزوتنەوەی لەتبوونێكی تردایەو هێڵی گۆڕانكاری كە بانگەشەی “چاكسازی” دەكات لەناو حزبدا ماوەی ساڵێكە راگەیەندراوەو لە رۆژانی رابردوودا لە سلێمانی بارەگای كردەوە. “هێڵی گۆڕانكاری” لە ژمارەیەك سەركردەو ئەندامی بزوتنەوە پێكهاتووەو بە وتەی خۆیان “ 3هەزار ئەندامیان” لەگەڵەو خاوەنی سۆشیالمیدیای خۆیاننو لە هەوڵی دانانی ڕادیۆو تەلەفزیۆندان. ئاسۆ نامیق ،ئەندامی “هێڵی گۆڕانكاری” بزوتنەوەی ئیسالمی بە “زەمەن”ی وت“ :ماوەی دوو هەڵبژاردنە، كورسیەكانی پەرلەمان لەدەست دەدەین،
بزوتنەوەكەمان لە گۆڕەپانی سیاسیدا ڕۆڵی نەماوەو دەمانەوێت ڕۆڵی بۆ بگێڕینەوە”. ئاسۆ نامیق وتیشی“ :چیتر رێگە نادەین كۆمەڵێك بەرپرس ،بزوتنەوە وەك كۆمپانیایەك بۆ پارە پەیداكردن بەكاربهێنن ،مەرجی ئێمە ئەوەیە داهاتی ئابووری بزوتنەوە شەفاف بێتو ڕابەری گشتی بزوتنەوە خۆی كاندید نەكاتەوەو كەسێكی دیكە ڕابەر بێت”. ئەو ئەندامەی هێڵی گۆڕانكاری جەختیكردەوە ،بە ئابوونەی ئەندامەكانیان كرێی بینا دەدەن ئامادەنین پارە لە هیچ كەس و الیەنێك وەربگرن و خۆشیان بە بزوتنەوەی ڕاستەقینە دەزانن و پەیڕەوو پڕۆگرامی پێشووی بزوتنەوەكە بەكاردەهێنن و پەیڕەوو پڕۆگرامی تایبەت بەخۆیان نابێت.
لە ماوەی رابردوودا چەند كەس و الیەنێك و لیژنەی فەتوای بزوتنەوەی ئیسالمی هەوڵی نێوەندگیرییان داوە، “هێڵی گۆڕانكاری” داواكاریەكانی خۆیان داوەتە دەست ڕابەری گشتی و چاوەڕێی وەاڵمن. لە رۆژانی رابردوودا نوێنەری هێڵەكە سەردانی الیەنەكانی كردووە بەتایبەت كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسالمی، بەرپرسێكی بزوتنەوە گومانی هەیە لەوەی “حزبێكی عەلمانی” هاوكاریی هێڵەكە بكات. عومەر محەمەد ،ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسالمی ،بە “زەمەن”ی وت“ :ئەوەی گروپی هێڵی گۆڕانكاری داوای دەكەن ،پۆستو پارەیە، حزبەكەمان ئێستا پارەی نیە ،بۆ پۆستیش
ئەوان لە كۆنگرەدا دەرنەچوون تا پۆست وەربگرن ئەوە بەدەست ئێمە نییە”. ئەو ئەندامەی سەركردایەتی بزوتنەوە پێیوایە دەستێك هەیە بۆ “تێكدانی” حزبەكەیان“ ،چونكە ئەو كەسانە هاوكاری ماددی دەكرێن ،بەبێ هاوكاری ماددی ناتوانن ئەو كارانە بكەن ،ئەگەر نەیەنەوە ناو حزب ئەوا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ سكااڵیان لەسەر تۆمار دەكەن”. بزوتنەوەی ئیسالمی لە ساڵی ١٩٨٧ بە سەركردایەتی عوسمان عەبدولعەزیز دامەزرێنرا ،لە ساڵی ١٩٩٩لەگەڵ بزووتنەوەی راپەڕین یەكیان گرتووەتەوەو لە ئایاری ساڵی 200١كۆمەڵی ئیسالمی بە سەركردایەتی عەلی باپیر لێی جیابووەوەو لەم خولەی پەرلەماندا هیچ كورسییەكی نییە.
بە دەمانچەی بێدەنگ تەقە لە تەنكەرەكان دەكرێت
لەسەر تەقەكردن لە تەنكەرەكانی غاز كەس دەستگیرنەكراوە
سەرچین ساڵح لەسەر تەقەكردن لە تەنكەرەكانی گواستنەوەی غازو رێگری لە گواستنەوەو كاركردنی ئەو كۆمپانیایەی حكومەت مۆڵەتی پێداوە ،تائێستا كەس دەستگیر نەكراوە ،لەگەڵ ئەوەشدا كێشەكە بە چارەسەرنەكراوی ماوەتەوە. سەرەتای ئەم مانگە كۆمپانیای سورگاز دەستبەكاربوو بۆ گواستنەوەی غازی كۆرمۆر بۆ پارێزگاكانی هەرێم،
بەاڵم هێزێكی ئەمنی بە جلوبەرگی ڕەسمی چوونەسەر كێڵگەكەو ڕێگریان لە گواستنەوەی غازەكە كرد ،ئەو تەنكەرانەیشی غازەكەیان دەگواستەوە تەقەیان لێكراو رووبەڕووی مەترسی بوونەوە ،ئەمەش گرفتی بۆ گواستنەوەی غاز دروستكردو كێشەی نەمانی غازی مااڵن و گرانبوونی لێكەوتەوە. بەردەوامبوون، رێگرییەكان بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە ڕفێندراو ئازارێكی زۆر دراو دابەشکردنی غازیش راگیرا ،بە ناڕاستەخۆ كەسانێك لەو دۆسیەیەدا
تۆمەتبار دەكران ،بەاڵم تائێستا كەس لەسەر ئەو رووداوە دەستگیر نەكراوە، پێدەچێت پەردەپۆش بكرێت. عەلی حەمە ساڵح ،سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان ،بە “زەمەن”ی وت“ :رێگرییەكان لەبەردەم گواستنەوەی غازدا بەردەوامە ،بە دەمانچەی بێدەنگ تەقە لە تەنكەرەكانی گواستنەوەی غاز دەكرێت ،تائێستا 25تەنكەر تەقەی لێكراوە”. وتیشی“ :بەردەوامی دۆخەكە ئاماژەیە
بەوەی جدیەتێك نیە بۆ رێگریكردن لێی ،ئەگەرنا خەڵكێك دزییەك دەكات دەستگیردەكرێت یانی چی تەقە لە چەند تەنكەر كراوەو تائێستا كەس دەستگیرنەكراوە ،پێدەچێت حكومەت دەسەاڵتی بەسەر تەقەكەراندا نەبێت”. كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكەوێتە سنوری قەزای چەمچەماڵەوە ،كۆمپانیای سورگاز كە تەندەری غازەكەی بۆ دەرچووە رۆژانە هەزار تەن غاز بار دەكات 600 ،تەنی بۆ غازی مااڵنە 400 تەنیشی بە شێوەی بازرگانی دەفرۆشێت. بۆ كۆتاییهێنان بە ڕێگرییەكان حكومەتی هەرێم پۆلیسی نەوت و گازی ناردە كێڵگەی كۆرمۆر ،بەاڵم بەوتەی سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكان تائێستا كێشەكە چارەسەر نەكراوە. حاكم پشتیوان سمكۆ ،وتەبێژی داواكاری گشتی هەرێم بە “زەمەن”ی وت“ :هیچ لێدوانێكمان نیە لەسەر ئەو بابەتە ،دەبێت لەگەڵ سەرۆكایەتی داواكاری گشتی قسە بكەینو كۆبونەوەی لەسەر بكرێت بزانین كێشەكە چییە ، بۆیە تائێستا هیچ زانیارییەكمان نیە لەسەری”. هاوکات ،سامی جەالل ،بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ بە “زەمەن”ی وت“ :پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هەولێر هەماهەنگیان كردووە لەسەر چارەسەركردنی ئەو بابەتە”.
“ماددەی هۆشبەر بە ئۆتۆمبێلی حكومیی دەهێنرێت” زەمەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە چەند مەرجێك رێگە بە بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی حكومیی دەدات لەدوای دەوام ،ئەوەش لەكاتێكدایە گومان دەكرێت “ماددەی هۆشبەر” بەو ئۆتۆمبێالنە هاوردە بكرێت. سایتی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ فۆڕمێكی باڵوكردۆتەوە كە تێیدا هاتووە، هەر فەرمانبەرێك دەیەوێت فۆڕمی باجی ڕێگەپێدانی ئۆتۆمبێلی حكومیی بۆ بكرێت بۆ دوای دەوام ،دەبێت چەند رێكارێك بگرێتەبەر ،لەوانە پڕكردنەوەی فۆڕمی باجی ڕێگەپێدان ،كە تێیدا ،نووسینی ناوی وەزارەت ،ناوی پارێزگا یان قەزاو ناحیە، ناوی فەرمانگە ،لەگەڵ وێنەیەكی شۆفێری ئۆتۆمبێل ،داواکراوە. هەر لە فۆڕمەكەدا هاتووە ،دەبێت ژمارەو جۆرو مۆدێلی ڕەنگو ژمارەی شانسی ئۆتۆمبێل ،ناوی سیانی شۆفێرو ژمارەی
مۆڵەت شوێنی دەرچوونی ئۆتۆمبێل بەپێی جوگرافیا ،هۆكاری بەكارهێنانی دوای دەوامی فەرمی بنووسرێت. سامی جەالل ،بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بە “زەمەن”ی وت“ :بڕیارمانداوە ئەو فەرمانگانەی دوای دەوامی فەرمیو دوانیوەڕۆیان بۆ كاری فەرمی وەزارەت ئۆتۆمبێل بەكاردەهێنن ڕێگەپێدانیان بۆ بكەین”. لەوبارەیەوە یاسین خدر ،ئەندامی لیژنەی ناوخۆو ئاسایشو ئەنجومەنە خۆجێیەكان لە پەرلەمان ،پێیوایە بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل لەدوای دەوامی فەرمی “فرتوفێڵی” تێدا دەكرێتو بۆ كاری تایبەت بەكاردەهێنرێت. ئاشكرایكرد “ئاگادارن زۆربەی ئەو ماددە هۆشبەرانەی لە بازگەكانەوە دێتە هەرێم، لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی حكومیەوە دەهێنرێت، ئۆتۆمبێلەكان تابلۆی شینیان پێوەیە، هەندێكجاریش تابلۆی وەزارەتی پیشمەرگەیان پێوەیە”. وتیشی“ :بە هۆكاری ئەوەی ئۆتۆمبێلی حكومین لە بازگەكان ڕاناگیرێن”.
بۆ پێكهێنانی كابینەی تەكنۆكرات
پارتی و سوننەكان بە ئەجێنداكەی عەالوی رازی نین زەمەن پارتی و بەشێك لە سوننەكان بە ئەجێندای عەالوی بۆ پێكهێنانی كابینەی تەكنۆكرات رازی نین ،یەكەمیان داوای مانەوەی هەردوو وەزیرەكەی كردووە لە حكومەتی نوێدا. الیەنە كوردییەكانی هەرێم بە سێ تیمی جیاوازەوە كەوتونەتە گفتوگۆ لەگەڵ كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق. ماوەی ١١ڕۆژە محەمەد تۆفیق عەالوی وەك كاندیدی سەرۆك وەزیران لەالیەن سەرۆك كۆمارەوە راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی كاتی عێراق، هەرچەندە كاندیدی راسپێردراو بەشێوەیەكی رەسمی دەستی نەكردووە بە هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەكەی ،بەاڵم لەپشت پەردەوە گفتوگۆو دانوستانەكان بەردەوامن. سەرچاوەیەكی بەشدار لە گفتوگۆكان، بۆ “زەمەن” ئاشكرایكرد ،فوئاد حسێن بە نوێنەرایەتی مەسعود بارزانی لەگەڵ عەالویدا كۆبووەتەوەو ئەو پەیامەی گەیاندووە ،كە پارتی لەگەڵ مانەوەی بەركەوتەی خۆیەتی لە كابینەی نوێدا ،واتە مانەوەی وەزیرەكانی
كابینەی عەبدولمەهدی لە حكومەتی نوێشدا. بەپێی وتەی سەرچاوەكە ،بەرهەم ساڵحیش بە نوێنەرایەتی یەكێتی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ عەالوی و گروپی ١5ش تا ئێستا دووجار لەگەڵیدا كۆبونەتەوە، یەكەمیان لە 20١٩/١2/26ئەویتریشیان شەوی یەكشەممەی رابردوو بووە.
ئەندامێكی گروپی ١5بە “زەمەن”ی وت“ :عەالوی دەیەوێت خۆی وەزیرەكان هەڵبژێرێت ،بەاڵم پارتی و سوننەكان بەتایبەت هاوپەیمانی هێزە عێراقیەكان بەوە رازی نین”. سەرچاوەكە وتیشی“ :لەوەدەچێت پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێش
سەرۆک کۆمار مەرسومی راسپاردنی عەالوی ئیمزا دەکات
سازشی تێبكەوێت و هەمان سیناریۆی عادل عەبدولمەهدی دووبارەبێتەوە ،چونكە عەالویش هیچ كوتلەیەكی گەورەی لەپشتەوە نیە”. سەرچاوەكە ،لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەی گروپی ١5و عەالوی ،وتی: “بە زۆری قسەمان لەسەر موچەو بودجەو
مادەی ١40و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و مافی جوتیاران كرد ،زۆر بە كەمی قسەمان لەسەر بەركەوتەی پۆستەكان كرد”. وتیشی“ :لەگەڵ ئەوەداین كورد هەموو وەزیرەكانی لەسەر تواناو پاكێتی بێت ،بەاڵم ئەگەر پارتی و یەكێتی كاندیدی خۆیان هەبێت گروپی ١5ش بەهەمانشێوە داوای ئیستحقاقی خۆی دەكات”. لەکاتێکدا كورد بە سێ تیم چووەتە ناو دانوستانی پێكهێنانی حكومەتەوە ،بڕیارە ئەمڕۆش كۆبوونەوەیەك لە سەرۆكایەتی هەرێم بە بەشداری نوێنەری فراكسیۆنە جیاوازەكان و حزبەكان بۆ یەكخستنی گوتاری كورد بەڕێوەبچێت. بەهار مەحمود ،ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ،بە “زەمەن”ی وت“ :هەوڵ هەیە كورد بە یەك پاكێج بچێتە دانوستانەوە ،ئەمڕۆش وەك نوێنەری فراكسیۆنی گۆڕان لە كۆبونەوەی سەرۆكی هەرێم و فراكسیۆنە كوردییەكان بەشدار دەبم”. شیروان میرزا ،ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە “زەمەن”ی وت“ :كورد بە پەرتەوازەیی ناچێتە دانوستانەوە هەوڵێك هەیە هەموو الیەنە
كوردییەكان بە یەك وەفد بچنە دانوستانەوە، سەردانی سەرۆك كۆمار بۆ هەولێر ئەو پەیامەی پێبووە”. بەپێی مادەی ٧6ی دەستوری عێراق، دەبێت عەالوی لە ماوەی 30رۆژدا كابینەی حكومەت دروستبكاتو لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت. رێبوار هادی ،ئەندامی فراكسیۆنی پارتی بە “زەمەن”ی وت“ :تائێستا كورد بە رەسمی دانیشتنی لەگەڵ كاندیدی سەرۆك وەزیران نەكردووە ،ئەمڕۆ سەرۆكی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەكان لە پەرلەمانی عێراق كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی كورد یەكدەنگ بێتو بە یەك پاكێج بچێتە دانوستانەوە”. مەحمود عوسمان ،سیاسەتمەداری كورد بەپشتبەستن بەو ئەزموونەی هەیەتی، پێیوایە كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت ناچارە خواستی كوردو شیعەو سوننەكان و تەنانەت خۆپیشاندەرانیش لەبەرچاو بگرێت. مەحمود عوسمان ،پێیباشە ئەو وەزارەتانەی بەر كورد دەكەوێت حەقە یەكێك پارتی یەكێك یەكێتیو یەكێك بۆ گروپی ١5بێت بۆئەوەی هەموویان بەشداربن.
سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان:
كلیلی قاسەكەی
لەمەودوا وەبەرهێنان بە ویستى وەبەرهێنەران نابێت زەمەن :محەمەد شوکرى ،سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنانی ههرێمی كوردستان رایگەیاند :لهمهودوا ،وهبهرهێنهران و سهرمایهداران ،ناتوانن بە ویستی خۆیان لهههر بوارێك بیانهوێت وهبهرهێنان بكهن ،بهڵكو دوای تهواوبوونی نهخشهی وهبهرهێنان ،حكومهتی
ههرێمی كوردستان دیاری دەکات کە لهچ بوارێكدا پێویستی به وهبهرهێنانه. وتیشی“ :ئهولهویهتی کابینەی نوێ لهپرۆسهی وهبهرهێناندا پێشخستنی سێكتهرهكانی پیشهسازی و كشتوكاڵ و گهشتیاری و چهند بوارێكی دیكەیە”. رایگەیاند :چاكسازی راستهقینه
لهسێكتهری وهبهرهێنان دهكهن ،بهوهش گۆڕانكارییهكی زۆر باش له پرۆسهی وهبهرهێنان له ههرێم روودهدات ،رۆتین له بواری وهبهرهێناندا كهمدهبێتهوه ،خهڵك پێشكهوتنی بهرچاو بهخۆیانهوه دهبینن و ئابووریش دهبوژێتهوهو پێش دهكهوێت. بۆ ل13
گۆڕان دەكەوێتە دەست ژنێك
ل5
هەولێر و سلێمانی؛ لەنێوان ئابووری
مەڕومااڵت و ستراتیژی جادە دروستکردندا
www.zamenpress.com
ل4
رۆژنامەیەکی سیاسیی گشتییە
ژمارە ( )55سێشەممە 2020/2/11
24الپەڕە
نرخ 500دینار
كورد بە سێ تیمی جیاواز دانوستانی بۆ بەشداری لە حكومەتی عەالوی كردووە
زەمەن -بەغدا :الیەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بە سێ تیمی جیاواز دانوستانیان لەگەڵ محەمەد عەالوی ،كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەستپێكردووە. “زەمەن” ئاگادارە ،لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ،محەمەد عەالوی بەجیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح بە نوێنەرایەتی یەكێتی و فوئاد حسێن بە نوێنەرایەتی پارتی كۆبۆتەوەو شەوی یەكشەممەش لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتی ،كە بە گروپی
( )15ناویان دەبرێت ،کۆبۆتەوە. سەرچاوەیەكی تایبەت بە “زەمەن”ی وت: “پارتی و بەشێك لە سوننەكان بە ئەجێندای عەالوی بۆ پێكهێنانی كابینەی تەكنۆكرات رازی نین ،پارتی داوای مانەوەی هەردوو وەزیرەكەی كردووە لە حكومەتی نوێدا”. مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری كورد بە “زەمەن”ی وت“ :ئەو وەزارەتانەی بەر كورد دەكەوێت حەقە یەكێك بۆ پارتی یەكێك بۆ یەكێتیو یەكێك بۆ الیەنەكانی تر بێت”. بۆ ل٦- 2
پارتی لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە هێزێك دروست دەكات زەمەن -هەولێر :پارتی 1٦هێز لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم دروستدەكات و لەالیەن فەرماندە خانەنشینكراوەكانیەوە سەرپەرشتی دەكرێن. مستەفا گۆرۆنی ،سەرپەرشتیاری هێزی خەبات بە “زەمەن”ی وت“ :پارتی ئەو هێزەی دروستكردووەو رێكخستنێكی حزبییە، هاتنە ناو ریزەكانەوە بە ئارەزوومەندانەیەو ئەو پێشمەرگانە دەگرێتەوە ،كە دێرینن یان خانەنشین دەبن ،بۆ كەمكردنەوەی گلەییان بۆئەوەی لێكدانەبڕێن شوێنێك هەبێت ئیشو
كاری خۆیانی لێ رایی بكەن ،بۆیە ناوی هێزی لێنراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ پێكهاتەی کارەکانیان بگونجێت ،لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ئیمتیازاتێكیان نییە”. سەرپەرشتیاری هێزی خەبات باسی لەوەكرد ،بارەگاكان بەرپرس و پەیکەری رێكخستنیان هەیە ،ئامانجێكی تری ئەوەیە ئەو هێزە ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسیەك بكەوێتە سەر هەرێمی كوردستان، هەموویان چەكیان هەیە ،بەاڵم نە چەك و تەقەمەنی نە ئیمتیازاتیشیان پێنادرێت .بۆ ل3
لەسەر تەقەكردن لە تەنکەرەكانی غاز ،كەس دەستگیر نەكراوە!
ل2
“هاوسەرۆكیی” ناكۆكیی باڵەکانی یەكێتی قوڵتر دەكاتەوە
زەمەن -سلێمانی :دوای تێپەڕینی نزیكەی دوو مانگ بەسەر كۆتاییهاتنی كۆنگرەی چوارەمدا ،یەكێتی رۆژانێكی قورس بەڕێدەكات ،هێشتا نە توانیویەتی پەیڕەوی ناوخۆی بەتەواوی هەموار بكاتەوەو نە دۆسیەی كەسی یەكەم و الپەڕە - 20 -
الپەڕە - 19 -
الپەڕە - 19 -
الپەڕە - 19 -
کولتووری زەمەن
کولتووری زەمەن
کولتووری زەمەن
زەمەن -سلێمانی :سەرەڕای داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆ رەتکردنەوەی، سەرۆکی هەرێم یاسای ریکالمی ئیمزا کردو لە وەقایعی کوردستان باڵوکرایەوەو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. دوای کەمتر لە مانگێک لە پەسەندکردنی لەالیەن پەرلەمانەوە،
رۆژی 2020/2/4سەرۆکی هەرێمی کوردستان یاسای رێکخستنی ریکالمی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرد ،کە لە هەشت ماددەو هۆیەکانی دەرچوون پێکهاتووەو تایبەتە بە رێکخستنی بواری ریکالم لە میدیاکاندا ،بەپێی یاساکە پێویستە هەر
ریکالمێک مۆڵەتی الیەنی پەیوەندیداری بەرهەمەکەی بۆ وەربگیرێت پێش باڵوکردنەوە. روپاک ئەحمەد ،ئەندامی لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنیو وهرزش و الوان لە پەرلەمانی کوردستان بە “زەمەن”ی وت“ :بەپێی
یاساکە الیەنی پەیوەندیدار وەزارەتی رۆشنبیرییە ،کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندنی هەیە ،ئەوەندەی ئاگاداربم بەشی ریکالمیش لە چوارچێوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەکەنەوە بۆ رێکخستنی کاروباری ریکالم”. بۆ ل4
هەرێم؛ حەوتەم ساڵی بێ بودجە
ل5
کولتووری زەمەن
یاساى ریکالم کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە
کولتووری زەمەن
د .ئاراس محەمەد ساڵح
کولتووری زەمەن
جەالل جەوهەر
د .سەردار عەزیز
د .ئیبراهیم محمەد عەزیز
گۆران مەریوانی
ڤینۆس فایەق
ماردین ئیبراهیم
شوان ئەحمەد
نەجات نوری
کولتووری زەمەن
مەولود باوەمراد
شێوازی بەڕێوەبردنی حیزبەكەی یەكالیی كردۆتەوە. سەركردایەتی “ئەنجومەنی یەكێتی ،سیستمی هاوسەرۆكی بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی پەسەند كرد”! ئەم لێدوانە لەالیەن راگەیاندنی
سەرپەرشتیاری دانیشتنەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتییەوە ،بەر لە هەر شتێك نیشانەی ئەوەیە ملمالنێو كێبڕكێیەكی توند لەسەر پۆستی سەرۆك (سكرتێر) لەناو ئەم حیزبەدا لەئارادایە ،نیشانەی ئەوەیە كە هەموو ئاڕاستەكانی ناو یەكێتی
لەسەر هەڵبژاردنی یەك كەس بۆ ئەو پۆستە كۆك نین. جگە لەوەی الهور شێخ جەنگیو بافڵ تاڵەبانی دوو ناوی دیاری پێشنیاركراون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ،كۆسرەت رەسوڵیش دەیەوێ شااڵوی كوڕی ببێتە هاوسەرۆكو
كەركوكییەكانیش دەیانەوێ یەكێكیان بچێتە ئەو سیستمی سەرۆكایەتییەوە، بەرهەم ساڵحیش لە پەسەندكردنی ئەم سیستمە ناڕازییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست “زەمەن” كەوتوون ،هاوسەرۆكیی بافڵ و الهور
رێككەوتنی لەسەر كراوە ،بەاڵم نەبووە بە رێككەوتنی كۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ،چونكە لەبەرامبەردا كۆسرەت رەسوڵ داواكاری هەیەو پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە “نابێت هاوسەرۆك دوو كەس بێت لە بنەماڵەی تاڵەبانی” .بۆ ل 3
رۆژ هەڵەبجەیی
نرخی ئۆتۆمبێل بەڕێژەی لە ٪5بۆ ٪20بەرزبۆتەوە
باڵێکی تر لە بزووتنەوەی ئیسالمی جیا دەبێتەوە
ل12
ل2