سەرنووسەر
سیروان رەشید
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
سەرپەرشتیار
کامەران سوبحان
www.zamenpress.com
کولتووری “زەمەن” گرنگیی بە ئەدەب و هونەری هاوچەرخ دەدات
شیعری :یوسف خەیاڵۆغلو وەرگێڕانی :دالوەر قەرەداغی
ئێمە ســــێ کەس بووین
ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
ئێمە سێ کەس بووین بەدرخان ،نازلی گیان و من سێ دەم ،سێ دڵ ،سێ فیشەکی نەزرکردوو ناومان وەک بەاڵ لە چیا و بەرد هەڵکۆڵراو بەرپرسیارێتییەکی قورس لە ئەستۆمان، بە سینگمانەوە تفەنگی خاچئاسا هەڵواسراو پەنجە لەسەر پەلەپیتکە و گوێقواڵغ پشتبەستوو بە متمانەی خاک دەستمان کە لە حەژمەت سەرما دەلەرزی، لە شوکەران*ی تاڵمان هەڵدەسوو لەژێر لێفەیەک ئەستێرەدا، دەخزاینە باوەشی یەکترەوە. زەریا دوور بوو ،تەنیایی عەزابی دەداین شەو دەتگووت خەرەندە ،بە لوورەی چەقەڵ لە دوورەوە، کە پەالماری دەموچاو و نان و گۆرانییەکانمانی دەداو تێدەپەڕی نازلی گیان مەرهەمی جاترەی لە سینگ و بەرۆکی دەدا، کە بۆنە خۆشەکەی هەموو جێگەیەکی قانگ دەدا ئێمە دزەنیگایمان دەکرد و دڵمان بۆی وەخورپە دەکەوت. رەنگبێ نازلی گیانمان لە شمشاڵی شوانێکدا لە دەست دابێ لەگەڵ گوڵەستێرەکاندا یەکانگیر بوو باڵەفرتێی کرد و سووتا پەپوولەیەکی بچووک و مردووی لە ناوماندا جێهێشت وەک گولـلە و مین ،بڵێسەی دا و دیار نەما. نازلی گیان ،ئەی ئاسکی عەلەفزارانی کێویی نازلی گیان ،زریان پرچت شانە دەکا ئایا تۆیش ،هەر ئاوها دەڕۆیت بۆ زێدی ئەستێران؟ نازلی گیان ،ئەی زامێک لە رۆحدا نازلی گیان ،ئەی گوڵی سارا فێنکەکان نازلی گیان ،ئەی شەاڵڵ بە هەژانی شێتانە ئەی پەپوولەی عەشق لە دڵی مندا نازلی گیان ،ئای نازلی گیان... دوای ئەوە لە سوپایەکی بەزیو دەچووین پایەماڵ و تەنیا دەڕۆیشتین شەکەت بە دڵی لەتوپەتەوە ئەوەی مایەوە هەستێکی سیخناخ بە مەرگ و بێدەنگییەکی الڵ بوو رۆیشتین ،بەبێ نازلی گیان لەگەڵماندا لە گەلییەکدا بەدرخانیان لە دواوە پێکا لەکاتێکدا کە دڕی بە گەمارۆیەکی گەورە دەدا، وەک تفەنگێک کە لە شان بخلیسکێ، کەوت و پەلەکانی بەمالوالیدا شۆڕبوونەوە مەرگ هەروەک دڕکەزی گەمارۆی دا سێبەرەکەی لەبەر تریفەی مانگدا دەتگووت درەختێکە کەوتبێ بە الدا بەسەریا دانەویمەوە و لە چاوانیدا بوومە رۆندک لەکاتێکدا کە تەپەی لێدانی چۆڕبڕاوی دڵم ،سینگی
ئەحمەد کایا یوسف خەیاڵۆغلو
دالوەر قەرەداغی
شەقار دەکردم وەک بڵێی ئەوە لە گاڵتەیەک زیاتر نەبێ وەک بڵێی هەر ئێستا بێدار بێتەوە، ئاگرێک بکاتەوە و سیغارێک بپێچێتەوە ئاهـ ،بەاڵم مەرگ راستگۆیانە لەسەر بەڵێنی خۆی بوو چیدی بەدرخانیش هەروەک نازلی گیان، نەدەژیایەوە. بەدرخان ،ئەی هەیوالی شەوانی قەترانیی بەدرخان ،ئەی بەاڵی بۆسەی نامەردان ئایا تۆیش کەسێک بوویت کە دەبوو ئاوها لەپێ بکەویت؟ قسە بکە! بەدرخان ،ئەی مەزارەکەت هێالنەی هەڵۆ بەدرخان ،ئەی راکردووی چیاکانی ئەرخەوانی بەدرخان ئەی وەک پادشایان چاوشین ئەی نەشتەرێک لە زوڵمەتی شەوی الڵدا بەدرخان ،ئای بەدرخان ئێمە سێ کەس بووین سێ گوڵی خۆکوژ: بەدرخان ،نازلی گیان و من (سوبحی**
*شوکەران:رووەکێکی ژەهراویی و بۆن ناخۆشە. **مستەفا سوبحی()١٩٢١-١٨٨٣دامەزرێنەری حزبی کۆمۆنیستی تورکیا. #یوسف خەیاڵۆغلۆ ،شاعیر و سترانبێژ و نیگارکێشی کوردی باکوور، لەدایکبووی ١٩٥٣و دەرچووی ئەکادیمیای هونەرەجوانەکانی ئەستەنبوڵ بەشی شێوەکارییە. خەیاڵۆغلو لە دەیەی حەفتادا لە شاری ئەستەنبوڵ بە یەڵماز گیونای ئاشنا دەبێ و بەو ئاشنابوونە دەروازەیەکی گرینگی بۆ هاتنە نێو کاری سینەمایی و نووسینی رۆمان و سیناریۆ و دیزاینی پۆستەر بۆ دەکەوێتە سەر پشت. ساڵی ١٩٨٦بە هاوسەگیری کردنی«گوڵتن»ی خوشکی لەگەڵ(ئەحمەد کایا) الپەڕەیەکی نوێ لە ژیانیدا هەڵدەدرێتەوە و ١٣ساڵ دەخایەنێ ،ئەویش بەو شیعرانەی کە بۆ گۆرانییەکانی کایای دەنووسێ .زوربەی سترانە جوانەکانی کایا شیعری یوسف-ن. ساڵی ١٩٩٩بە شیعری( :دەمەوێ بڕۆم) بۆ ئەحمەد کایا ،خەاڵتی باشترین گۆرانی ساڵ وەردەگرێ. ساڵی ٢٠٠٢خەیاڵۆغلو یەکەمین کتێبی شیعری بە ناوی «چاوانی خۆکوشتنی شین» باڵو دەکاتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا ٤٨جار لە چاپ دەدرێتەوە.بە مردنی کایا و گیان لەدەستدانی دایکی ،رەوشی جەستەیی و رۆحیی تێکدەچێ .ساڵی ٢٠٠٩بەهۆی دووچاربوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان ،کۆچی دوایی دەکات. بەرهەمی هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ مینا خەیاڵۆغلۆ ،سێ منداڵن بە ناوەکانی (دەنیز ،خەزان و جان). ساڵی ٢٠١٠خانەوادەکەی کتێبێکی شیعریی خەیاڵۆغلو -یان بە ناوی «بەسە ،مەگری چاوەکانم» باڵو کردەوە.
تێبینی :ئەحمەد کایا ،ئەم شیعرەی کردووە بە گۆرانی.
چیرۆک
3
میوانی مردووەکان
وەرگێڕانی :رەووف بێگەرد میوانی مردووەکان بووم ،گۆڕستانەکە گەورە و پاکژبوو ،لە ناو گۆڕستانەکەدا چەند تابووتێک دانرابوو ،بەاڵم هێشتا جێگای زۆری تیامابووەوە .دەرگای دوو تابووت کرابوەوە .ناو تابووتەکان لەو شوێن خەوە هەڵشێواوانە دەچوو کە چرکەساتێک بێت چۆڵ کرابن .کەمێک لەوالترەوە مێزێکی نووسین هەبوو ،بە جۆرێک بوو لەگەڵ یەکەمین ڕوانینمدا سەرنجی ڕانەکێشام .پیاوێکی بەخۆوە لە پشت مێزەکە دانیشتبوو .قەڵەمێک بە دەستی ڕاستییەوە بوو .وەک ئەوە وابوو سەرگەرمی نووسین بووبێت و لە پێش چەند چرکەساتێکەوە وازی لە نووسین هێنابێت .دەستی چەپی بەسەر هێلەکەکەیەوە ،یاری بە زنجیری سەعاتە ورشەدارەکەوە دەکرد و سەری بەرەو خوارد کردبوەوە .نۆکەرێک سەرگەرمی گسکدان بوو ،بەاڵم شتێکی وای لێ نەبوو گسکی بدات. هەر بە کون پشکنییەکی نادیارەوە ،سەرپۆشەکەی سەریم کە بەتەواوی سێبەری خستبووە سەر دەم و چاوی کەمێک الدا ،ئێستا بە چاکی بینیم کچێکی جوولەکە بوو ،کە پێشتر دەمناسی .دەم و چاوێکی خڕ و خەپانو سپی ،چاوێکی ڕەش و زراڤی پێوە بوو .لە نێو جلکە شڕۆڵەکانییەوە کە وەک ژنێکی پیر دەردەکەوت ،بە زەردەخەنەوە تەماشایەکی کردم .وتم: “پێ دەچێت بتەوێت لێرە ڕۆڵێکی کۆمیدی ببینیت؟” ،وتی“ :وایە ،چۆن زانیت؟” ،پاشان ئاماژەی بۆ پیاوی پشت مێزەکە کرد و وتی“ :ئێستا تۆ بڕۆ ساڵوی لێ بکە ،ئەو خاوەنی ئەم شوێنەیە ،بە ڕاستی تا نەچیت و ساڵی لێ نەکەیت من ناتوانم لەگەڵ تۆدا قسەبکەم” .لە سەرخۆ پرسیم“ :ئەو پیاوە کێیە؟” .وتی“ :خانەدانێکی فەرەنسییە ،ناوی دواپواتنە” .پرسیم: “چۆن هاتۆتە ئێرە؟” .وتی“ :نازانم ،بە حساب ئێرە شوێنی هەرا و هوریایە، ئێمە چاوەڕێی کەسێکین بێت و ئاژاوەکەمان لە کۆڵ بکاتەوە ،ئەو کەسەیش تۆیت .وتم“ :نا ،نا” .وتی“ :چەند ئاقاڵنە ،دەی بڕۆ بەالی خانەدانەکەوە”. چوم بۆ الی کابرا و سەرم دانەواند .لەبەرئەوەی سەری بەرز نەکردەوە ،ـ تەنیا قژە ئاڵۆز و سپییەکەیم بینی ـ وتم ئێوارەت باش، بەاڵم چ پەرچەکردارێکی نەبوو .بەچکە پشیلەیەک بەسەر کەناری مێزەکەدا دەڕۆیشت ،پشیلەکە لە باوەشی خانەدانەکەوە هاتبووە دەرێ و دووبارە هەر لەوێدا ونبوو .خانەدانەکە تەماشای ژێر مێزەکەی دەکردو نە زنجیری سەعاتەکەی .ویستم ئەوەی بۆ ڕوون بکەمەوە کە چۆن هاتوومەتە ئێرە. بەاڵم ئەو کچەی دەمناسی لە پشتەوە چاکەتەکەی ڕاکێشام و لەسەرخۆ وتی“ :هەر ئەمەندە و ئیتر تەواو”. گەڵێک دڵشاد بووم ،بەرەو الی ئەو گەڕامەوە و قۆڵمان بە قۆڵی یەکتردا
کرد ،بە درێژایی گۆڕستانەکە کەوتینە ڕێ .گسکەکەی ئەوم پێ ناخۆش بوو ،وتم“ :بۆ دووری فڕێ بدە” .وتی“ :نا ،تکایە با پێم بێت ،بێگومان دەزانی گسک دانی ئێرە بۆ من زەحمەتێکی نیە ،وایە؟”“ .بەاڵم ئەم گسکە بۆ من تایبەتمەندییەکی هەیە ناتوانم چاوپۆشیی لێ بکەم” پاشان بۆ گۆڕینی باسەکە پرسی“ :لێرە دەمێنیتەوە؟” .بە هێوری وتم“ :لەبەر خاتری تۆ زۆر بە خۆشییەوە لێرە دەمێنمەوە” .وەک دوو ئاشق پێکەوە قرسابووین و بە ڕێگادا دەڕۆیشتین .وتی“ :لێرە بمێنەرەوە ،ئۆهـ ،بمێنەرەوە ،چەند بە تاسەی هاتنی تۆوە بووم ،ئێرە ئەوەندەی تۆ گومانی لێ دەکەیت خراپ نیە .جا ئێمە چیمان بەسەر ئەوەوە هەیە کە لە دەورووبەرماندا چی ڕوودەدات” .چەند چرکەساتێک بەبێدەنگی بەردەوام بووین لەسەر ڕۆیشتن. قۆڵمان لە قۆڵی یەکتر کردبوەوە .توند یەکترمان لە ئامێز گرت .بە ڕاڕەوە سەرەکیەکەدا ڕۆیشتین ،تابووتەکان لەالی ڕاست و چەپەوە دانرابوون. گۆڕستانەکە نەک زۆر گەورە ،بەاڵم گەلێک درێژ بوو .دنیا تاریک بوو ،بەاڵم زۆر نا ،ئەو شوێنەی تیایدا وەستابووین ،بازنەیەکی چکۆلەی دەورمان جۆرە زەردەپەڕێکی کەم تا ڕادەیەک ڕووناکی کردبوەوە. لە پڕێکدا وتی“ :وەرە ،دەمەوێت تابووتەکەی خۆمت پیشان بدەم”. پێم سەیر بوو ،وتم“ :بەاڵم خۆ تۆ نەمردوویت؟” .وتی“ :نا ،لێ بەڕاستی من سەر لێرە دەرناکەم ،بۆیە خۆشحاڵم بە هاتنت ،زۆری نەگەرەکە تا لە هەموو شتێک تێ بگەیت ،لەوانەیە هەنووکە هەموو شتێک لە من چاکترببینیت ،بەهەرحاڵ من تابوتێکم هەیە” .بەرەو ڕاڕەوێکی الی ڕاست وەرچەرخاین ،دیسانەوە لە نێو دوو ڕیز تابووتدا ،پێکهاتەی گۆڕستانەکە ژێر زەمینێکی گەورەی بیرخستمەوە ،کە بەتایبەتی شەرابیان تیا دادەنا و من جارێک دیبووم .لە ڕۆیشتنەکەماندا بەالی ڕووبارێکی بچووکدا تێپەڕین کە پانییەکەی لە مەترێک کەمتر و تیژ تێ دەپەڕی .پاشان زۆر زوو گەیشتینە تابووتی کچەکە .تابووتەکە بەسەرینی زۆر جوان ڕازێنرابوەوە .کچەکە لەناو تابووتەکەدا دانیشت و منیشی بەرەو الی خۆی ڕاکێشا .زیاتر بە نیگاکەی نەک ئاماژەکردنی پەنجەی .وتم“ :کچەی میهرەبان” .سەرپۆشەکەیم الدا و دەستم خستە ناو قژە پڕ و نەرمەکەیەوە .پێم وت“ :من ناتوانم الی تۆ بمێنمەوە ،لەم گۆڕستانەدا یەکێک هەیە پێویستە لەگەڵیدا قسەبکەم، ناتوانیت بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسە هاوکاریم بکەیت؟” .وتی“ :دەبێت لەگەڵیدا قسەبکەیت؟ لێرە زۆرەکیی لە ئارادانییە”“ .بەاڵم من پەیوەندیم بە ئێرەوە نییە”“ .دەکرێت بتوانیت لێرە بڕۆیت؟” .وتم“ :بەڵێ ،بێگومان”. وتی“ :کەواتە وا چاکترە کاتی خۆت زیاتر بە فیڕۆ نەدەیت” .پاشان دەستی بۆ بن باڵی برد و کراسێکی دەرهێنا ،وتی“ :ئەمە کراسی مەرگی منە”. کراسەکەی بەرامبەرم راگرت“ :بەاڵم من لەبەری ناکەم”. سەرچاوە :کۆمەڵە چیرۆکی کافکا وەرگیڕانی بۆ فارسی :عەلی ئەسغەر حداد
با براکان قژی خوشکەکانیان بهۆننەوەو خوشکەکانیش ریشی براکانیان شانە بکەن لەوبەرەوەی جادەکە( .لە جادەیەکی نە زۆر نزیک ،نە زۆر دوور لە ماڵمانەوە) پاسەکان لە نێو وێستگەکەیاندا وەستاون( .کچێک لە نزیک پاسەکانەوە دەبینم) دەبێت بچم بۆ ئەوێ تا بچم بۆ بازاڕ( .کچەکە دەچێتە نێو وێستگەی پاسەکان و لە پاسێک سەردەکەوێت ،نایبینم ،بەاڵم دەزانم لەسەر کورسییەک دادەنیشێت) هێواش هێواش دەڕۆم تا دەگەمە نزیک پاسەکان( .کەمێک لە دوای کچەکەوە کوڕێک لە پاسەکان سەردەکەوێت) دەچمە نێو پاسەکە لە کورسییە تاکەکەی الی دەرگاکەوە کچێک دانیشتووە و پەنجەرەکەی کردۆتەوە ،شنەبا لە قژی دەدات و یارییان پێدەکات ،دەچمە کورسی دواوەی ئەو دادەنیشم( .ئەم دیمەنە ئەوەم بیر دەهێنێتەوە لەگەڵ سۆلینی خوشکم کە دەچوین بۆ شوێنێک جارجار لێک تووڕە دەبووین و لێک جیا دەبووینەوە ئەو لە چەند مەتر پێش منەوە دەڕۆیشت و منیش لە دوای ئەوەوە .کاتێک دەگەیشتینە ئاستی یەکدی ،وەک بێگانەیەک مامەڵەمان لەگەڵ یەکدا دەکرد ،بەاڵم ئێمە ئەوەمان وەک یارییەک دەکرد ،گەر نا ،هەرگیز پێویستمان بە کەسێک نەبوو تا ئاشتمان بکاتەوە ،خۆمان دەچووین باوەشمان بەیەکدا دەکرد و دەتریقاینەوە .بۆ نموونە جارێک ئەو سواری پاسەکە بوو ،منیش دواتر چوم سواری پاسەکە بووم) بەم ئاوایە تا دوای دە خولەک پاسەکە بەڕێدەکەوێت .هەرکەس پارەکان دەدات بەکەسی پێش خۆی ،منیش دەیدەم بە کچەکەی پێش خۆم( .پاسەکە بە ڕێکەوت ،بەو حاڵی نواندنەوە لە نێو پاسدا بووین سۆلین لەپێش منەوە دانیشت با -لەقژی دەدا و دەیدا بەناوچاوی مندا) خانم گیان تکایە ببورە با-کە قژی تۆ دەهێنێتەوە بۆ نێو چاوەکانم( .ئاوڕی بۆ دواوە دایەوە و پێکەنی ).زۆر رەسمییانە گوتی :ببورە کاکە گیان زۆر ببورە( .گوتم :کە شیرینی خوایە) رووی کردەوە پێشەوە و پاسەکە بەردەوام بوو لە رۆیشتن ،منیش هەر لەپشت ئەوەوەم ،سەیرم دەکرد( .پێمگووت :کچێ بۆ من نەمرم بۆ ئەو جوانییە ،ئاخر قژت رۆحم هەڵدەکێشێت) دەمبینی کە خەریکی مۆبایلەکەی بوو شاشەی مۆبایلەکەی لە جامەکەوە دیاربوو( .لەناکاو ئاوڕی دایەوە وەک هەمیشە لەو حاڵەتە شۆکانەدا دەنگیشی بەرزتر بوو گوتی :کاکە شتێکم بەبیردا هات وەک سەردێڕی رۆژنامەکان وایە ‘با براکان قژی خوشکەکانیان بهۆننەوە و خوشکەکانیش ریشی براکانیان شانە بکەن’ بەاڵم کە بینی خەڵکی سەیری دەکەن تەریق بووەوە ،رووی کردەوە پێشەوە) دەستێکی بە قژیدا هێنا، ئێستێکی کرد و دووبارە بە موبایلەکەیەوە سەرقاڵ بووەوە. دەنگێکی بۆ کەسێک نارد ‘ژیان ئەوە نەبوو کە دەمانویست’ ( وتم ئەی خوایە لەو وتە جوانە بەخوا خەریکە بڕوا نەکەم ئەمە زادەی بیرکردنەوەی خۆت بێت) هەر ئاوا دانیشبوو، پاسەکە دەڕۆیشت ،دەنگەکەی بۆ هاتەوە’ من بەرگەی ناگرم ئیتر تەواو ماڵئاوا’ دوای سانییەیەک یان دوو ،دەنگێکی بەرز هات ،فیشەک بوو! (هەروەک ئەوەی لە چۆڵەوانییەکدابێ دەوروبەرەکەی لەبیرکرد و هاواریکرد نا نا ).مۆبایلەکەی لە دەست کەوتە خوارەوە ،هەردوو دەستی خستە سەر
چیرۆک
کافکا -رەووف بێگەرد
ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
رووخساری ،بەکوڵ دەگریا( .نەفەرەکان حەپەسان ئەوان دورتر بوون بە سەیرکردنەکەیاندا دیاربوو دەیانویست من قسەیەکی تر بکەم) .دەستم خستە سەر شانەکانی ‘خانم گیان خانم ،ئارام ببنەوە تکایە’ گوتی :خۆشەویستم بوو خۆی کوشت! (منیش وەک خەڵکی شۆک بووم ،نەمزانی بڵێم چی ،لە پەشۆکاویدا گوتم :برا دابەزین هەیە) من لە پاسەکە دابەزیم ،نەمزانی چی دیکە روویدا و نەمزانی چی دیکە گوترا .لە دوای خۆمەوە نهێنییەکانی چیرۆکەکە چی بوون ،رەنگە هەر بە نهێنی مابنەوە (کە من دابەزیم سۆلینیش لە دوای منەوە دابەزی ،تریقەی پێکەنینی دەچووە حەوت تەبەقەی ئاسمان گوتی :ئای خوایە لەو نواندنە، ئەڵێی ئەکتەری سینەماین کاکە ) ئەو شوێنەی لێی دابەزیم لە سەر لێشێواویمدا بوو ،ئەگینا دەبوو زۆرتر بڕۆم و ئینجا داببەزم( .لە پەنجەرەی ژوورەکەمەوە کە لەنهۆمی سێیەمی ئاپارتمانەکەماندایە ،سەیری وێستگەکە دەکەم ،دەمێکە پاسەکە رۆیشتووە و پاسێکی تر جێگەی گرتۆتەوە ،منیش پەنجەرەکە دادەخەم و دەچمەوە بەردەم وێنەی خوشکەکەم کە جەنگی ناوخۆ لەگەڵ خۆیدا بردی). سەرنج بدە چیرۆکی (تکایە نامەوێت دووبارە بێتەوە)ی کارۆ حسێن.
کارۆ حسێن
شەوە سپییەکان یان دڕندە شەوەکان؟ مومتاز حەیدەری
بەسەرهاتی زیندانییەک ،یان بەسەرهاتی هەزاران زیندانی دەزگای ئاسایش؟ یان دۆزەخی کوشتن و مەرگ !.بیرەوەریی زیندانییەک ،یان بیرەوەریی نەتەوەپەروەرێکی دوندی خۆڕاگری! ئەم کتێبە، بیرەوەریی زیندانییەکی سیاسییە ،یان بیرەوەریی هەزران زیندانی سیاسییە ،بەڵکو بەسەرکردنەوەی کتێبێکی هۆش و ناخ هەژێنە .کتێبێک باسی خەونی دەوڵەتی نەتەوەیی دەکات ،یان باسی پڕۆژەی دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوەیی دەکات.
کورتە قسەیەک دەبێ بگوترێ:
دیارە پڕۆسەی وەرگێڕان لە مێژووی مرۆڤایەتییدا، بە تایبەتی لە واڵتە پێشکەوتووەکان ،بە گوێرەی ئانوکاتی رەوشی کۆمەاڵیەتی ،ئابووری ،خوێندەواری و رۆشنبیری ،پردێکی زێڕینی پەڕینەوە و ئاڵوگۆڕی کولتووری هەمەڕەنگی دروستکردووە و لە ئەنجامەکەیدا، بووەتە ئامڕازێکی هەرە گرنگی پێشکەوتنی کۆمەاڵیەتی
و کولتووری ،بگرە بە گشتی پێشکەوتنی شارستانیی ئەو نەتەوانە...هتد. سەبارەت بە کوردیش ،لە چوارچێوە گشتییەکەیدا، بەپێی رەوشی رۆژگاری خۆی و پێداویستی پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کوردەواری ،لە چاو نەتەوەکانی دیکە، تەنانەت وەک واڵتێکی درواسێی کوردستان ،نموونەی واڵتی ئێران زۆر الواز و بێبەرنامە بووە ،تەنیا ئەوەندە نەبێ هەوڵ و کۆششی ژمارەیەک نووسەر و رۆشنبیر، لەبەر رۆشنایی جۆری بیرکردنەوەیان لەمەڕ پێداویستی پێشکەوتنی سەردەمەکەیان بووە ...هتد. لێرەدا جێی خۆیەتی ئاماژەیەکی زۆر بە پەلە ناوی هەندێ لە پێشەنگەکان ببەین ،نموونەی «ئەحمەدی خانی» مەزن ،کە فەرهەنگی نەوبەهارەکە دەچێتە خانەی وەرگێڕان؛ حەزرەتی «شێخ مارفی نۆدێیی» ئەحمەدی -ئەمەشیان فەرهەنگێکە و دەچێتە خانەیوەرگێڕان؛ «پیرەمێرد»ی گەورە قەڵەم؛ «حوزنی موکریانی» گەنجینەیەکی کولتووری؛ «رەفیق حیلمی» گەورە نووسەری سەردەمی خۆی ،هەروەها مامۆستایان «ئیبراهیم ئەحمەد» «عەالئەدین سجادی» «مەال جەمیلی رۆژبەیانی» و هی دیکە و هی دیکە ،بە تایبەتی سەردەمی گۆڤاری گەالوێژ و نزار ...هتد. بە هەرحاڵ ،بە هەر جۆرێک بووە لە باشووری کوردستاندا پڕۆسەی وەرگێڕان بەردوامیی هەبووە و کاری باشکراوە ،بەاڵم هەمان کات لە ئاستی پێداویستی هەمەالیەنی ژیانی کوردەواری نەبووە ،هەروەها ژمارەیەکیشیان مایەی رەخنە و سەرنج بوونە... لەم سااڵنەی دوایشدا ،بەتایبەتی پاش راپەڕینی ئازاری ١٩٩١و زۆربوونی کەناڵەکانی راگەیاندن و دەزگای پەخش و باڵوکردنەوەی گەورە گەورە هاتنە کایە ،نموونەی دەزگای سەردەم ،دەزگای ئاراس، دەزگای ئەندێشە ،دەزگای موکریان و دەزگای جەمال عیرفان بۆ رۆشنبیریی و دەزگای وەرگێڕانی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیریی حکوومەتی کوردستان ،کە مەڵبەندەکەی لە شاری سلێمانی بوو ،هەروەها دەزگای
ئایدیا بۆ فیکر و فەلسەفە -دەزگایەکی نموونەییە ،هی دیکەی نموونەی هەندێ کتێبخانە ئەهلییە گەورەکان. هاوکات لە بەر پێداویستیی خوێندن لە کوردستان لێشاوێکی هەرە فراوانی وەرگێڕان هاتۆتە کایە و بەردەوامیشە ،بەاڵم گرنگیی ئەو شااڵوەی بەرفراوان هەمەڕەنگە لەمەڕ دەقە وەرگێڕدراوەکان ،بە گشتی و بەپێی بەرنامەیەکی زانستیی پێشوەخت ،دەستنیشان
ناکرێن ...هاوکات لە دروستی وەرگێڕاوەکان لە کەموکورتی زەق -زمانەوانی و ئەمانەتی دەق- بەدەرنین !!...بە هەرحاڵ لەگەڵ ئەوەشدا زێدە مایەی دەستخۆشین ...هاوکات دەخوازین دەسەاڵتی حوکمڕانی کوردستان لەمەڕ مەسەلەی وەرگێڕان، کە پڕۆژە و پڕۆسەیەکی نەتەوەیی و شارستانییە، خەمێکی گەورە بخوات. دیارە کە باسی وەرگێڕان دەکەین ،مەبەستمانە: وەرگێڕان بە هەردوو دیوەکەی بێت :لە بیانییەوە بۆ کوردی ،لە کوردییشەوە بۆ بیانی ...هتد لێرەدا پێشنیازدەکەم ،ئەنجوومەنێکی بااڵی وەرگێڕانی نەتەوەیی کارامەی هەمەڕەهەندەکانی پێداویستی ژیانی کوردەواری پێکبهێنرێ و دەسەاڵتێکی فراوان و بودجەیەکی گەورەی سااڵنەی پێ ببەخشرێ ،بۆ ئەوەی ئەو ئەرکە قورسەی نەتەوەیی و شارستانیی کە پێیرادەسپێردرێ ،زۆر بە شایستەی جێبەجێ بکات. جا لەبەر ئەمە دوا بەرهەمە گەورەکەی مامۆستا «شەفیقی حاجی خدر» دەبێ قسەیەکی هەقخوازانەی دەرهەق بکەم ،ئەگەر بە کورتی و بە پەلەش بێت، هەروەها حەز دەکەم ،ئەگەر بە چەند دێڕێکیش بێت لە بارەی بەرهەمە وەرگێڕدراوەکانی ،جا لە بارەی هەڵبژاردنی بابەتەکان بێت ،یاخود لە بارەی پاراویی زمان و زمانەوانی وەرگێڕانەوە بێ... زۆر بە کورتی ئەوە لە هەردوو جەمسەرەکەیدا پڕاوپڕ سەرکەوتنی وەدەستهێناوە ،بەتایبەتی ئەو بەرهەمانەی پەیوەستن بەسەرکردەکانی دەوڵەتی ئیسڕائیل ،ئەوە بۆ ئێمەی کورد ،کە خاوەن عەقڵییەتێکی کورتبینی سیاسیین و بێ پڕۆژەی ستراتیژی نەتەوەیی -نیشتمانی گوزەر دەکەین... هتد .واتە ناوەڕۆکی بابەتەکانی هەر هەمووی بەسەریەکەوە ،بۆ سوودوەرگرتن و پەروەردەکردنی کۆمەاڵیەتی -سیاسی -نەتەوەیی ،کە بۆ بەهێزکردنی جوواڵنەوەی رزگاریخوازایی گەلی کوردستان،
ئامرازێکی گرنگن ...هاوکات بابەتەکانی دیکەی ئەدەبیات ،بەتایبەتی رۆمانی گەورە ،ئەوەش کارێکی گەورەی کولتووری و سوودبەخشە ...هتد .بۆیە «شەفیقی حاجی خدر» بە نووسەر و وەرگێڕێکی بەتوانای هەمەدەنگ دەژمێردرێ و شایانی ئەوپەڕی دەستخۆشییە. لە بارەی کتێبی بیرەوەرییەکانی کۆچکردوو (مناحیم بێگن)ەوە ،بە گشتی ئەوە هەر لە سەرەتاوە، بە چەند سەرباسێك ،کتێبەکەم پێناسە کردووە، وەاڵمی هەریەکێ لە سەرباسەکان چەندین الپەڕەی گەرەکە ...ئەگەر وەاڵمی هەموویان بدرێتەوە ،ئەوا کتێبێکی بەقەد خۆی دێتە کایەوە ،بۆیە کە ئەوە بۆ من زۆر زەحمەتە ،هاوکاتیش لێرە ،لە دەرفەتێکی زۆر کەم و بە چەند الپەڕەیەک یان دێڕێک باسی گەورەیی و پڕ زانیاریی و بگرە پڕ رەهەندی مرۆڤپەروەری، نەتەوەیی ،نیشتمانی ،کۆمەاڵیەتی و رەوشی زیندان و زیندانی سیاسیی و لە هەمان کاتیشدا دڕندەیی دەزگای ئاسایشی سۆڤییەتی ،لێرەدا باس بکەم... هەرچەندە من بەش بە حاڵی خۆم زیندانی سیاسی بوومە لە (قصر النهایة) کۆشکی کۆتایی بەعسی فاشی ئەو جۆرە ئێش و ئازارە هەر دڕندەیی ئەوانم چێشتووە ...لەبەرچاوم تێکۆشەران -بەتایبەتی سەرکردەکان -گیانیان لەدەستداوە -باشتر لەوانە، ئەو جۆرە زیندانەیان نەدیوە ،ناوەڕۆکی کتێبەکە زیاتر رامدەچڵەکێنێ. بە کورتی لە هەر شوێنێک و زەمانێک بێت ،بگرە لە سەردەمی هەر جۆرە حوکمڕانێک بێت ،بە چاک و خراپیەوە ،دەزگای ئاسایشیان دڕندە دەبێت. بە هەرحاڵ ،ئەم کتێبە ناخهەژێنە ،بە یەکێ لە کتێبە هەرە باشەکانی ساڵی ٢٠١٩دا دەژمێردرێ و هەرواش دەمێنێتەوە بۆ نەوەکانی دواتر... کۆتایی وتە ،جارێکی دیکەش دەسخۆشی لە برای نووسەر ،وەرگێڕی زمانپاراوی بە توانا دەکەم. دەخوازم بەرهەمە شاکارەکانی هەردەم بەردەوام بن.
2
پڕنەبوونەوەی چاوی مرۆڤ
ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
چیرۆکێک لە ئەفسانەی گریگەوە
گێڕانەوەی فاروق هۆمەر
25 ئەزموونی شاعیر ،هیچ سوودێکی بۆ شاعیرێکی دیکە نییە! هەموو ئەزموونێک دەنگێکە ،یا کۆدەنگێکە باسی دەگمەنایەتی خۆی دەکات .حەکایەتی خەم و سەفەر و بەسەرهاتە سەرسوڕێنەرەکان نییە ،بەڵکو ملمالنێی مرۆڤە لەگەڵ زماندا ،لە رێگەی زمانەوە دنیاکەی خۆی دەدوێنێ ،یا دروستتر دەهێنێتە زمان .شاعیر ،دواجار هەر بە زمان لە زمان دەدا ،زمانی رامکراو رەتدەکاتەوە ،زمانی راوکراو ئاشتدەکاتەوە. کەس هێشتا بە تەواویی نازانێ بۆچی شیعر دەنووسرێ ،کەواتە هیچ ئەزموونێک نە تێکڕاییە، نە کۆمپلێتە ،بەڵکو گیرسانەوەی رۆحێکە بە دیار ناگیرسانییەکانییەوە .نە زمانی شیعر السایی دەکرێتەوە ،نە هیچ ئەزموونێکیش، ئەوەی لەم دووە گرینگترە هەڵکۆڵینی ئەزموونە لەسەر تابلۆی نووسیندا. ئەزموون ،ساختومانێک نییە کە نهۆم لەسەر نهۆم هەڵچنرێت ،بەڵکو هەمیشە رووی لە قوواڵییەکانە ،سەرەولێژ دەبێتەوە ،واتە ئەزموون بە کەم و زۆری نییە ،بەڵکو پەیوەستە بە چڕییەوە .وەک چۆن ،هیچ شیعرێک لەسەر شیعرێکی دیکە داناندرێ ،هەروەها هیچ کتێبە شیعرێکیش ،لەسەر کتێبە شیعرێکی دیکە داناندرێ ،بەڵکو لە تەنیشت یەکترییەوە دادەنرێن .ئەمەش دەگمەنایەتی دەنگە شیعرییەکانە. گۆران ،لە نالی گرنگتر نییە ،بەڵکو دوو دەنگی دوو قۆناغن ،لە دوو مەعریفەی جیاواز پەڕەمووچیان هەڵکێشاوە ،لە دوو واقیعی جیاوازدا چاویان کردۆتەوە ،هەردووک بە زمانی کوردیی نووسیویانە ،کەچی بە دوو زمانی تەواو جیاواز ،تەنانەت وەختە بڵێم بە دوو کوردیی جیاواز .ئەمە دەوڵەمەندییە لە دەریاچەی زماندا. هیچ ئەزموونێک ئەزموونێکی دیکە ناسڕێتەوە، بەڵکو دەوڵەمەندتری دەکا ،بەو مانایەی ئاسۆی دیدگاکان فراوان و فرەچەشن دەکات .شیعر و کااڵ دوو جەمسەری دژ بە یەکن ،کۆبوونەوەی کااڵ ،بەهای کااڵ دەهێنێتە خوارەوە ،کەچی ئەمە لە هونەردا تەواو بە پێچەوانەیە ،تا فرەچەشن و زۆر بن ،هەندە بژاردەکان قووڵتر دەبن ،تا زۆر بن دەگمەنتر دەردەکەون. هەر بۆ نموونە ،راسین و مۆلییەر و کۆرنەی، سێ شانوونووسی سەردەمی (لویسی شانزە) کە بە شاهەتاو ناوبانگی دەرکردبوو ،کۆشکی ڤێرسایی بووبوو بۆ تەختەی شانۆیەکی مەزنو هونەر رۆڵێکی کۆمەاڵیەتیی نموونەیی و بێوێنەی لەو قۆناغەدا دەبینی .راسین ،بە نەبرەیەکی فەرمیی ،بە جوڵەی ورد و دیراسەت کراو ،تراژیدیای یۆنانی دێرین و پاڵەوانە نیمچە خوداوەندەکان زیندوو دەکاتەوە ،کەچی مۆلییەر باوکی کۆمێدیای فەڕەنسی ،سروشتی مرۆڤ دەخاتە ژێر زەڕەبین و گاڵتە بە خۆکردن و رووتکردنەوەی بورجوازیی و پیاوی ئاین و پیسکە تەڕپیرەکانی ئەو سەردمە و هەموو سەردەمەکان دەخاتە سەر تەختەی ئەزەلی شانۆ .کەچی کۆرنەیی تراژیدیای خۆماڵی و لۆکال ،بە تایبەتی لە شانۆنامەی “جید” فیز و غرووری ئەریستۆکراتە ئیسپانییەکان لە دوو رێیانی هەڵبژاردن لە نێوان خۆشەوییستی و شەرفدا دەکاتە گرێی شانۆیەک کە زەمینە خۆش دەکات بۆ سەرهەڵدانی درامای بورجوازیی .سێ ئەزموونی تەواو جیاواز ،هەم لە زمان و کەسایەتی وکارەکتەرەکان ،هەم لەو جیهانبینییەی کە شانۆنووس ویستووێتی لەسەر تەختەی شانۆ زیندوویان بکاتەوە .سێ ئەزموون جیاواز لە هەمان قۆناغ و هەمان شاردا. تاکو زمان مابێ ئەزموونەکان بەردەوامن، نە زمان سنووری هەیە نە خودی ئەزموونەکان. دواجار زمان حەکایەتی ئەزموونەکانمان بۆ ناگێرێتەوە ،ئەزموون مێژوویی نییە بە مانا کرۆنۆلۆژییەکەی ،بەڵکو ئەستوورایی هەیە، ماددەیەکی چڕە ،ئاڵۆزە ،تێکچڕژاوە ،لینجە، سرکە ،بۆیە پەی بردن بە ئەزموونی ئەوانی دیکە ،ئەستەمە .شیعر لە رەهەندی جیاوازدا، لە ئاراستەی هەمەالیەنەوە ئەزموونمان بۆ بەرجەستە دەکات ،دەیخەمڵێنێ ،بەرزی دەکاتەوە و برووزی پێ دەدات. ئەزموون هەمیشە لە دابڕان و بەردەوامیی دایە ،زۆرجار موفرەدەیەک بە ناو ئەزموونەکاندا تێدەپەڕێت ،هەندێجاریش دابڕانی تەواو هەیە. ئەمەش پەیوەندیی بە ژیانی ناوەکی شاعیرەوە هەیە ،چونکە مەرج نییە رووداوە دەرەکییەکان بە شێوەیەکی کتوپڕ و راستەوخۆ کاریگەرییان بەسەر نووسیندا جێبهێڵن .بەاڵم ئەزموون کرۆکی نووسینە.
ماسیگرێک ،بە کۆشێک منداڵی وردەوە لەسەر راوی ماسی ژیانێکی پڕ لە کولەمەرگی دەژیا .هێندە چارەڕەش بوو بە هەزار دەردەسەرییش نەک هەر ژیانی بۆ جۆر نەدەبوو ،بەڵکو نانی منداڵەکانیشی بە ئاسانی لە زەریاوە بۆ نەدەهاتەدەر .ئەو مەملەکەتەی ماسیگری لێ دەژیا ،پاشایێک بەڕێوەی دەبرد خووی بەوەوە گرتبوو ،شەوانە جلوبەرگی خۆی بە شێوازی خەڵکانی هەژار بگۆڕێ و لە کوچە و کۆاڵنان گوێ بنێ بە دەرد و مەینەتییەکانی خەڵکەوە. ئێوارەیێکی درەنگ ،پاشا لەدەم رێگەیێک تووشی بە تووشی ماسیگرەوە دەبێ و بە گەرمیی ساڵوی لێدەکات و لە حاڵی دەپرسێ. ماسگیر بەدەم ژانێکی قورسەوە هەناسەیێکی سارد هەڵدەکێشێ و لە گلەیی بەختی رەشی خۆی دەدوێ کە ماسیگرتن بۆ ئەو خێرێکی ئەوتۆی تیا نەماوە و باسی ورگی برسی منداڵەکانی بۆ دەکات کە هەمیشە چاوەڕوانی دەستی ئەون. ‘’پیاوە چاکەکە” پاشا دەستێک دەهاوێژێتە سەر شانی ماسیگر و بە میهرەبانییەوە پێی دەڵێت“ :هەر کات هەرچییەکت لە ئاو دەرهێنا و بۆت نەفرۆشرا بۆ کۆشکی پاشای بەرە ،من دڵنیام ئەو بە ئەندازەی ئەوەی گرتووتە زێرت پێدەبەخشێ’’ پاشا ئەوەی گوت و رۆی .ماسیگریش بە دەستی خاڵی بەرەو کوختی پڕ لە هەژاری خۆی گەڕایەوە ماڵێ. بۆ رۆژی دوایی ماسیگر تۆڕی فڕێدایە نێو زەریا و هیچی بۆ راو نەکرا .جار لە دووی
چاوی مرۆڤ هەرگیز تێر ناخوات .تۆ هەر بیدەرێ و ئەو هەر داوای زیاتردەکات. تەنیا شتێک بۆی بکرێ چاوچنۆکیی مرۆڤ رابگرێ چنگێ خۆڵە
جار بێ پسانەوە هەر تۆڕی دەهاویشتە نێو زەریا و هەر خاڵی دەیهێنایە دەرەوە .ئەو گەلێک چاوەڕوان بوو تا دواجار خەمگین و ماندوو و تۆڕی هێنایە دەرێ تا وەک رۆژانی دی بە دەستی خاڵی بۆ ماڵی پڕ لە نائومێدی خۆی بگەڕێتەوە .کاتێک تەماشای کرد شتێکی بچکۆلەی رەش بە تۆڕەکەیەوە هاتۆتە دەرێ. ئەو شتە ماسی نەبوو ،بێ ئەوەی لێی دڵنیابێ چییە خەریک بوو فڕێی بدات ،بەاڵم هەستی بە روانین و نیگایێک کرد لەو شتەوە دێتەدەرێ. ئەو لە شوێنی خۆی حەپەسا ،ئەو شتەی بە
تۆڕەکەیەوە بووبوو چاوێکی کراوەی مرۆیی بوو! تاکە چاوێک رەش و کراوە و پڕ لە روانین! ماسیگر ئامۆژگاریی دوێنێ ئێوارەی پیاوە چاکەکەی بیرکەوتەوە و بەرەو کۆشکی پاشا کەوتەڕێ و چاوە مرۆییەکەی بۆ ئەوێ برد. پاشا فەرمانی بە دەستوپێوەندەکەی کرد، ئەو چاوە مرۆییە بخەنە سەر کێشانەیێک و بە قەد قورسایی خۆی زێری بدەنێ .بەاڵم ئەوەی جێی سەرسوڕمان بوو و هەر کاتێک پارچە زێرێکیان دەهاویشتە سەر تای تەرازوو، ئەو تایەی چاوەکەی تیابوو قورستر دەهاتەوە. زوو زووش پاشا فەرمانی دەدا پارچە زێرێکی دی بخەنە سەر تای تەرازوو ،بەاڵم ئەو چاوە هێشتا قورسایی خۆی نەدەدۆزییەوە قورس و
قورستر دەوەستا .هەر زێریان لە تای تەرازوو فڕێدەدا و هەر تای تەرازووەکان خوار و ژوور دەوەستان. پاشا تووشی سەرسوڕمان بوو ،ئەوەی زۆر بەالوە سەیربوو ،داوای لە پیاوە ژیرەکانی مەملەکەتەکەی کرد هەرچی زووە بە فریای بکەون و ئەو نهێنی و تەلیسمەی بۆ روون بکەنەوە .پیاوانی ژیر لە دەوری پاشا کۆبوونەوە و گەلێک بیریان کردەوە و هەرچییان کرد سەریان لەو رووداوە دەرنەدەچوو کە لە بەردەمیاندا رووی دەدا .تا دەهات پارچە زێر لە دوای پارچە زێڕ و سەرسوڕمان لە دووی سەرسوڕمان کۆشکی پاشای بەگیر دەهێنا. قەرەباڵغی پیاوانی ژیر تا دەهات تەشەنەی دەکرد ،لەو دەمەدا پیاوێکی سەیر بەدەرکەوت، کەس نەیدەزانی ئەو پیاوە لە کوێوە هات و پەیدابوو .پیاوە سەیرەکە گووتی”:پاشام من دەتوانم نهێنی ئەو گرێکوێرەیەت بۆ هەڵبێنم’’ هێشتا پیاوەی سەیر ،قسەکەی تەواو نەکردبوو و چنگێک خۆڵی هەڵگرت و چاوەکەی تیا شاردەوە ،کتوپڕ ئەو تای تەرازووەی چاوە مرۆییەکەی تیابوو بۆ ئاسمان بەرزبۆوە و تای زێریش نیشتەوە سەر زەوی. هەرچی لەوێبوون لە شوێنی خۆیان داچڵەکین و کەسێک نەیدەزانی ئەوە چییە لەوێ دا روودەدات. ‘’ئەوە چۆن روویدا ،بۆم روون بکەرەوە” پاشا بە دوو چاوی پڕ لە سەراسیمەیی پرسی. پیاوە سەیرەکە رووی کردە پاشا و گووتی: “گەورەم ،چاوی مرۆیی هەرگیز تێر ناخوات. تۆ هەر بیدەرێ و ئەو هەر داوای زیاتر دەکات. تەنیا شتێک بۆی بکرێ چاوچنۆکیی مرۆڤ رابگرێ چنگێ خۆڵە .چنگێ خۆڵ لە جێی هەموو زێری دونیا ،بۆی دەکرێ چاوچنۆکیی مرۆڤ پڕ بکاتەوە’’.
رۆحانییەت لە نامەکانی «پێشەوا کاکەیی» دا «دووسێ شاعیری سوننەتگەرایی تێدابوون، باسیان لە خۆڵەمێش دەکرد، وڕێنەیان بە گۆزە دەکرد، پەنجەکانیان ...کاری جوانکارییان دەکرد، ژنێک ،نەیدەزانی چۆن قەرزی بولبول بداتەوە، چەھچەھە،تا ئەوسەری رۆحی ()3 بردبوو».
سارا فەقێ خدر
بەھۆی شیعرەڕێیەکانی پێشەوا کاکەییەوە، گەشتێکم بۆ ئەفریقا و ئەمریکا کرد و وتەیەکی ئاینشتاینم ھاتەوە یاد ،کە باسی ئایینی گەردوونی دەکا« :تێگەیشتن لەو ئایینە کارێکی گرانە بۆ ()١ کەسێک ،کە لە ناخەوە ھەستی پێنەکا». دوای خوێندنەوەی «ئەفریقانامە و زمیننامە، بە تامی شیعر» و «ئەمریکانامە ،بە تامی شیعر» ھەستمکرد ئەمریکانامە زیاتر تامی شیعر دەدا .جا نازانم ئەمریکا لە ئەفریقا خۆشترە یان لەبەر ئەوەیە کە نووسەر لە ئەمریکانامەدا زیاتر گرنگیی بە رۆحانییەت داوە؟ لە ھەردوو گەشتەکەدا ،نووسەر واڵتەکان بە ھەرێمە بێنازەکەی خۆی بەراورد دەکا و رەخنە لە دەسەاڵتە گەندەڵەکانی ئێرە و ئەوێ دەگرێ. لە ھەمانکاتدا پەیامی ئەدەبیی واڵتەکەی پێیە و دەیەوێ بە دنیای بناسێنێ: «دوایی زانییان کە من کوردێکم بۆ وە ھاتووم، لە گشت واڵتانی ئەفریقادا: ھەردوو نامەکەی نالی و سالم ()2 بخوێنمەوە!». ھەر لەو گەشتانەیدا ،ناوی زۆرێک لە نووسەر و شاعیرە کۆن و نوێیەکانی کوردستانی باشوور دێنێ وەک «نالی ،سالم ،گۆران ،شێرکۆ بێکەس، رەفیق سابیر ،ئەحمەدی مەال... ،ھتد» لێرەدا، «جگە لە ئاماژە بە ژنێکی شاعیر۲»،ھیچ ژنێکی دیکە لە گەشتەکە لە گەڵیدانین و ناویان نەھاتووە! بەاڵم کاتێک سەردانی واڵت و شارانی دیکە دەکا و نووسەر و شاعیران دەبینێ و لەگەڵیان دەدوێ، لە گۆیانای بەڕازیل و ھەرێمی ئاماپا ،باسی ژنە شاعیرەکانی خەڵکی پالیکور دەکا ،دەکرێ ئەمە رەنگدانەوەی واقیعی کۆمەڵگەی نەریتیی خۆمان بێ ،کە لە دەرەوە زیاتر مرۆڤەکان دەکرێنەوە لە باسی ئەواندا دەڵێ:
نووسەر ،کەمتر خۆی لە قەرەی سەرکردە و کەسە سیاسییەکان داوە ،تەنیا ئەوانە نەبێ کە دڵسۆزی گەل و نیشتمان بوون و خزمەتی ھەژارانیان کردووە ،وەکو« :خۆسێ مۆخیکا»ی سەرۆکی ئۆرۆگوای ،کە بەیەکەوە سواری تراکتۆر دەبن و زەوی جوتیاران دەکێڵن. دوو خاڵی سەرنجڕاکێشی ئەمریکانامە، تێکەڵبوونە لەگەڵ سروشت و شۆڕبوونەوەیە بۆ رۆحانییەت. کە تێکەڵی سروشت دەبێ: .١سروشت بە نەخشی دەستی خوا دەبینێ و وەک ھونەرمەندێکی مەزن لێی دەڕوانێ .بۆ نموونە ،دەڵێ: «خودا ،ھەندێک جار بە شێوەی شەستەبارانە، وێنەی سوریالی دەکێشا. ھەندێکجار ،نم نم ،وێنەی دوو عاشق و ماوە ماوەش، بە لێزمە ،وێنەی سێاڵوی نێو کۆاڵن و شەقامەکانی دەکێشا».
.2سروشت وەک رۆحێکی زیندوو دەبینێ و وتووێژی لەگەڵ دەکا:
«تۆ ئەی گیا ،ئەگەر رۆژێک لە ناو پاوانی تۆدا ونبووم و شین نەبوومەوە، باران وەک مەقامبێژێک ،دڵنەوایی من ناداتەوە».
نووسەر ،کەمتر خۆی لە قەرەی سەرکردەو کەسە سیاسییەکان
شاعیر ،لەگەڵ مەسەلە دنیایی و ماددییەکاندا ،دانووی ناکوڵێ و گرنگیی بە الیەنی گیانیی دەدا .ھەر کە دەگاتە بەڕازیل، بە خەڵکی ئەوێ دەڵێ ،دەمەوێ لەگەڵ پاوڵۆ کۆیلۆ دابنیشم .دوای گوتوبێژێکی زۆر ،لە ماڵئاواییدا پێی دەڵێ: «چ لە مرۆ دەکەی ،کە رۆح نەبینێت»
گەل و نیشتمان بوون
نموونەی دیکە: * «دوابەخشینی من لێرە :نزاکردنە وەک عاشقانێک ،کە ھیچیان لە خودا مەتڵەب نییە ،جگە لە نووربەخشین». * «ھاتووم لەو دیو شەڕانگێزییەوە، بە چۆڕێک ئاو و بستێک خۆڵ و دڵێکی پڕ بڵێسە و بە ھەناسەیەکی قووڵەوە ،رووناکیی ببەخشم!».
* باسی عەشقی ستوونیی دەکا ،کە مەبەستی بەرزبوونەوەیە بۆ الی خودا؛ «دەی رۆحم لە ھەر الیەک بێ، دەیەوێ بە ستوونیدا بچێتەوە سەرەوە».
* پێشەوا ،لە گەشتەکەیدا بە گاتاکانی زەردەشتەوە بەڕێ دەکەوێ ،بە شانزە گزنگی جیا جیا ،بە واڵتاندا تێدەپەڕێ. «ئەی ئاھوورا، روو لە کوێ بکەم ،ھێزم بدەرێ، جیھان وەختە لە رۆح دەردەچێ».
داوە ،تەنیا ئەوانە نەبێ کە دڵسۆزی
دواگەشتی نووسەر ،لە کەنەدا ،لە ناو سەھۆڵبەنداندایە و تاکە شتێک لە بیری مابێ «الوکی ھەڵەبجە»ی رەفیق سابیرە .لێرەدا سەرەڕای ئاماژەکردن بە کارەساتەکە ،ھەڵەبجە دەکاتەوە بە دەستەخوشکی قەاڵدزێی زێدی خۆی ،لە رێگای شاعیرەکەی الوکی ھەڵەبجە، کە ئەویش خەڵکی قەاڵدزێیە. ئەو پڕۆژە نوێیەی پێشەوا کاکەیی ،بە گەردوونیکردنی ئەدەب و ھونەرە ،کە لە رێیەوە ھەنگاو بۆ مرۆڤدۆستی و گیانی پێکەوەژیان و رەتکردنەوەی دابەشکردنی مرۆڤ لەسەر بنەمای رەگەز و ئایین و مەزھەب و ئایدۆلۆجیا ،دەنێ. وێڕای دەستخۆشی ،بە ئومێدی بەردەوامیی و بەخشینی زیاترین. سەرچاوە: .١العالم کما أراە :ألبرت أینشتاین ،ت. فاروق الحمید. .2ئەفریقانامە و زەمیننامە ،بە تامی شیعر: پێشەوا کاکەیی ،پڕۆژەی یەکەم و دووەم ،چ. کارۆ ،سلێمانی ،ل.۲۰۱۸ ،۱۸ . .3ئەمریکانامە ،بە تامی شیعر ،پڕۆژەی سێیەم و چوارەم ،چ .کارۆ ،سلێمانی ،ل،۷۰ . .۲۰۱۸
33
ئەحمەدی مەال:
دالوەر قەرەداغی:
4الپەڕە
ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
ژنە شاعیرێ بە رەنگ و ستایلی خۆی تارماییەک بەسەر شیعری سكهندهناڤیاوە توا فۆشسرتوێم لە ئەکادیمیای سویدییەوە
گۆران مەریوانی
ئهی خاسی-خاسان ماڕڵین مۆنڕۆ جارێكی دیش دهربارهی ئێوهم له رۆژنامهدا خوێندهوه، ئێوه له برێڤێلی هیلس* له بهردهمی ماڵهكهتان راوێستابوون گۆتان ئێوه كۆی سهرجهم چل تاقه ژووری تهنیای ئوتێلێكن ئێوه جلێكی ئارهزوو -بزوێنهرتان لهبهردا بوو ههتا كهزیشتان زهردێكی پرشنگدار بوو ،وهك ههورێ بوو ئهمن ههرگیز بۆ خۆم پام نهچۆته نێو ئوتێالن و تیا نهژیاوم ئهز بۆیێ بۆتان دهنووسم ،چوون دهبێ مرۆڤ له ههندێ كهس و ناحهزان خۆی ببوێرێ ئهوان ههرچی بكهوێته بهرچاویان ،دهیكهن به حهوجه و پێویستیان
ئهوان ئێوهیان پێویسته چوون سهركهوتوون، وهك زاروێكی چكۆڵه وان ،دهنێو-داڵن ئێوه دهزانن دهربارهی وهزیری داد چی دهگوترێ؟ ئهی دهربارهی میستهر پرێسیدێنت* و ئێوهش ،چی باس دهكرێ؟ ئهمن حهدم نییه خانم دهخاڵهتی كارتان بكهم ،بڕواش بهو قیله-و-قاالنه ههرگیز ناكهم بهاڵم ئهی خاسی-خاسان ئهی میهرهبان ،من له ئێوه بهتهمهنترم ،گهورهترم هێندهش جوان نیم :وهلێ دهنێوان شهو-و- سپێدهدا كهسێ ئێوه له زیندهگی مهحرووم دهكا سهرلهبهیان رهگهڵ منداڵ و ژنیدا بۆ نوێژ دهچێته كڵێسان ئاشكرایه ،ئهمه هیچ پهیوهندییهكی ،باش-و- خراپ ،ههرگیز به منهوه نییه رۆژنامهكان ،سهرلهبهریان ،پڕن له باسی حاڵی دهروونی و نێرڤتان* دهمهوێ بڵێم :ئێوه چوون سهنگین و گرانبههان ئێوه به شتێ دهچن له ئێمهدان ،له گشتماندان ئێوه ههمیشهو بهردهوام له مردن دهدوێن و باس دهكهن ئاخر ئێوه ههرگیز ههڵنهدراونهته نێو ئهو چاڵه تاریكهوه كه ئینسان بێ-بهزهیی ،له خۆڵهمێش-و تاریكی نوقم دهكا ئامان خۆتان بپارێزن ،نیمچه-رووت خۆتان مهپۆشن ئاوها ئهنتیكه مهچرپێنن، دهمێ سترانێ دهبێژن ئامان خۆتان دووربگرن، له پیاسهی تهنیایی و شهوان له وێنهكهدا تۆ نابینرێیت ،لهبهر ئهو گشت شیناییهی بهر ماڵتان،
داخۆ ئێوه كهیفتان زۆر به كاری باخهوانی دێ ،ئهی باشترینی-باشهكان؟
روونكردنهوهی وهرگێڕ:
()١توا فۆشستروێم لەساڵی ١٩٤۷لەدایکبووە ،ئەم خانمە شاعیرە سكهندهناڤیایە ،سویدی- فینلهندی ،بهناوبانگه به ستایلی تایبهتی خۆی و ئاسهواری به شیعری مۆدێرنهی سكهندهناڤییهوه دیاره، ٢٠١٩به ئهندامی كارای ئاكادیمیای سوید ههڵبژێردرا ،دهمێکە ئاكادیمی سوید ،تووشی قهیرانێكی فرهالیهنه بوو ،گهیشته ئاستێك كه (نۆبێل بهخشین) بۆ ساڵێك راگیرا .هاوكات سێ ئهندامی نوێ كاندیدكران ،ئەوجا پهسهندكران “یهكێكیان ئهم خانمهیه، ئهوی دیان ،پارێزهرێكی بهنێوبانگه كه بۆ یهكهمینجار له مێژووی ئاكادیمی سوید ،پارێزەر و یاساناسێك دەچێتە ریزییهوه .سێههم ئهندام ،خانمه شاعیرێكی پهنابهری ئێرانییه .به دوایدا بۆ كۆمیتهی كاندیدی نووسهران بۆ (خەاڵتی نۆبێل) نووسەرێکی به رهچهڵهك كوردی باكووره”. دانانی دوو ئهندامی به رهچهڵهك بێگانه ،له بااڵترین ئهنجوومهنی ئاكادیمیای سوید بێوێنهیه له مێژوودا، ئهگهر بە ئەندامبوونی نووسهرێكی فهڕانكۆناس رهچاو بكهین بۆ ئەكادیمیای فهڕهنسا ،كه پێش چهند سااڵنێك كرا و ئەویش بە رەچەڵەک لەدایکبووی فەڕەنسا نەبوو .بهداخهوه له میدیای كوردیدا ،نه به ئهرێنی یان نهرێنی ،ئهم بابهته نهوروژێنرا ،ئهفسوس.
من ههوڵدهدهم ههرجاره ،ناوبهناو، یهكێك لهو ئهندامه نوێیانه له ههفتهنامهی (کولتووری زهمهن)دا، بخهمه بهر دیدی خوێنەران.
سهرچاوهی شیعرهكه:
پهخشی:
دیوانی :لیوپادیبهفر، بۆنیێرش ،١٩٨٧ ،ل٣٦-٣٥ Snöleopden ٣٦-٣٥ ,١٩٨٧ ,Bonniers
توا فۆشستروێم * هاواڵتی :فینلهند * رهچهڵهك :سوید - فینلهندی * زمانی یهكهمین :سویدی * نشینگه :فینلهند * باری كۆمهاڵیهتی :تهنێ، كچه منداڵێك كه لهخۆی گرتووه ،منداڵزایهك له شێرپهنجهدا مردووه. * كار :شاعیر ،نووسهر و ئهندامی ئاكادیمیی سوید له ٢٠١٩ * بهرههم :كۆمهڵێ دیوان
ئهو نامانهی جیهانیان گۆڕی
نامهی ماندێال بۆ وینی ماندێال
()٤ وهرگێڕانی له ئینگلیزییهوه: ماردین ئیرباهیم نامهکانی زیندانیی ماندێال بۆ وینی ،کۆمهڵێک وانهن دهربارهی ئهوهی چۆن بژین .ماندێال ساڵی ١٩١٨له بنهماڵەیهکی خانهدانی تیمبو لهدایک بووه ،له سااڵنی پهنجاکانی سهدهی رابردوودا وهکو پارێزهرێک له جۆهانسبێرگ تهڤلی کۆنگرهی نیشتیمانیی ئهفهریقاو خهباتی چهکداری دژی ئاپارتاید -ههاڵواردن لەسهر بنهمای رهنگی پێست دژی رهشهکان -بوو .حهوت ساڵ دواتر، ماندێال له وێستگهی پاسدا خانمێکی گهنجی بهرچاو دهكهوێت ،که وینی مادیکیزێالیهو تهمهنی ٢٢سااڵنه .ماندێال له ژنهکهی خۆی جیادهبێتهوه و هاوسهرگیری لهگهڵ وینی دهکات .له دادگای ریڤۆنیا ،ماندێال له ساڵی ١٩٦٤به تۆمهتی تیرۆریزم به حوکمی ههتاههتایی زیندانی دهکرێت. نامه ئیلهامبهخشهکانی زیندان ،بههرهی خۆپهرهپێدان ،خاکهڕایی و ویقارێکی سروشتیی ماندێال نیشان دهدهن .له ماوهی بیست و حهوت ساڵی زیندان ،وهک لهم نامهیهدا بۆ وینی رووندهکاتهوه ،ماندێال ژووری زیندان وهکو شوێنێکی نموونهیی دهبینێت بۆ ناسینی خۆی،
وهکو گهڕانێکی واقیعی و بهردهوام بۆ پڕۆسهکانی عهقڵ و ههستهکان دهبینێت .له حوکمدان لهسهر گهشه و فراژیبوونی خۆمان وهک تاکهکهس، ئێمه مهیلمان بهالی چڕکردنهوهی سهرنجمانه لهسهر هۆکاره دهرهکییهکانی له بابهت پێگهی کۆمهاڵیهتی ،کاریگهری دانان لهسهر ئهوانی تر ،جهماوهریبوون و ناسراوی ،دهوڵهمهندی و پلهکانی خوێندن .ئهمانه بێگومان گرنگن... زۆر شیاوی تێگهیشتنه که زۆرکهس خۆیان بۆ گهیشتن بهمانه تهرخان دهکهن .بەاڵم هۆکاری ناوهکییش ،رهنگه گرنگییان لهوانهش زیاتر بێت بۆ حوکمدان لهسهر گهشهی کهسێک وهک مرۆڤ. راستگۆیی ،دڵسۆزیی ،سادهیی ،خاکهڕایی، دهست و دڵئاوهاڵیی ،بێ فیزیی و خزمهتکردنی ئهوانی دی -کۆمهڵێک کوالێتی ناوهکین ،که ههموو کهسێک دهستی پێیان رادهگا -بنهمای رۆحیی ژیانی کهسێکن .گهشهکردن لهو بوارانهدا، بهبێ ههستێکی ناوهکیی ،بهبێ ناسینی خۆت و بهبێ ناسینی ههڵهو کهموکورتییهکانت ،جێگای بڕوا نییه .زیندان بۆ هیچ باش نهبێت ،بۆ ئهوه باشه دهرفهتت دهداتێ ههموو رۆژێک له سهرجهم رهفتاری خۆت رابمێنیت ،بهسهر بهدکارییهکانتدا زاڵ بیت و باشییهکانت جا ههرچییهک بن پهره پێبدهیت .له خۆڕامان -میدیتهیشن -ی رێکوپێک ،پانزه دهقه ههموو شهوێک پێش چوونه ناو جێگا ،دهکرێت زۆر بەسوود بێت. رهنگه له سهرهتادا بهالتهوه زهحمهت بێت دیوه نهرێنییهکانی ژیانی خۆت ببینیت ،بهاڵم له دهیهمین ههوڵدانتدا رهنگه ئهنجامی باش بهدهست بهێنیت .ههرگیز لهبیری نهکهیت که قهدیسێک ،ههر گوناهبارێکه و ههوڵی بهردهوامی داوه.
له ماوهی درێژیی مهینهتییهکهی ماندێالدا، وینی بهبێ رێنمایی ئهو خهباتی کرد ،هێزی خۆی له سوێتۆ چڕکردهوه ،له رێگهی یهکهیهکی ئهمنیی چهوره و مرۆڤکوژهوه که ناویان تیمی فوتبۆڵی یهکگرتووی ماندێال بوو .ساڵی ١٩٩٠ ماندێال ئازادکرا و پاشان به سهرۆک ههڵبژێردرا، ماندێال سهرپهرشتیی گواستنهوهی حوکمی له دهسهاڵتی سپیپێستهوه بۆ دیموکراسی فرهڕهگهزیی بهبێ خوێنڕشتن کرد -که یهکێک بوو له دهستکهوته بااڵکانی سهدهی بیست. ماندێال ،ساڵی ١٩٩٢له وینی جیابۆوه و هاوسهرگیریی لهگهڵ گراشاکرد -گراشا هاوسهری پێشووی ماچال سهرۆکی موزهمبیق بوو .ماندێال ساڵی ٢٠١٣کۆچی دواییکرد، وینیش پێنج ساڵ دواتر .ئهم نامهیه یهکێک لەباشترین نامهکانیهتی ،به ناوی ‘دالیبونگا’ ئیمزا کراوه ،که ناوی ماندێالیه له ناو خێڵی زۆسا دا که خێڵهکهی ماندێالیه.
ئازیزم
تهواو بهالمهوه سهیربوو که بیستم زۆر ناساخ بوویت ،چونکه من بچوکترین زانیاریشم نهبووه لهوهی که تۆ به دهست بوورانهوهوه دهناڵێنیت. من ئهوهم دهزانی که تۆ کێشهی دڵ و ههوکردنی تهنیشتی سییهکانت ههیه. هێزی بیرکردنهوهی پۆزهتیڤ و ئهنجامهکانی بیرکردنهوهی پۆزهتیڤ ،که ههردووکیان لهالیهن دهروونناسی ئهمهریکی دکتۆر نۆرمان ڤینسینت پیڵهوه نووسراون ،شایانی خوێندنهوهن. خاڵی سهرهکیی نووسینهکهی ئهوهیه که بابهته سهرهکییهکه بێتوانایی کهسێک نییه ،بهڵکو شێوازی رهفتاری کهسهکهیه بهرامبهر به مهسهلهکان. کهسێک که دهڵێت :من بهسهر ئهم نهخۆشییهدا زاڵ دهبم و ژیانێکی بهختهوهرانه دهژیم ،ههر بهو قسهیه نیوهی رێگاکهی بهرهو سهرکهوتن بڕیووه. لهو بههرانهی تۆ ههته ،ئهوهی زۆر منی راکێشا ئازایهتی و مکوڕیهکهت بوو .ئهمهش وا دهکات به
سهر و شانی بهرزهوه بووهستیت ،له کۆتاییشدا هێزی دهسکهوتی گهورهت بۆ دێنێت .به هۆشیارانەو بهردهوامی ئهوهت له خهیاڵ بێت. تا رادهیهک خهمبار ،خهیاڵ پهرتهوازەو ناساخ ،بهاڵم هاوکات دڵنشینیش دیاریت (له وێنه خێزانییهکهدا) (وێنهکه) ههموو ئهوهی من لهبارهی تۆوه دهیزانم؛ دهیڵێت ،جادو و جوانییهکی وێرانکهر که دهساڵی پڕ گێژهڵوکهی هاوسهربوون نهیتوانی کاڵی بکاتهوه .وای تێدهگهم بهو وێنهیه ویستووته پهیامێکم پێبگهیهنیت ،که ههرگیز وشه ناتوانێت گوزارشتی لێبکات .دڵنیابه پهیامهکه گهیشت. ههموو ئهوهی ئێستا دهمهوێت بیڵێم ئهوهیه که وێنهکه ههموو ههسته میهرهبانهکانی ناوهوهم بهخهبهر دێنێت و ههموو ئهو خهمۆکییهی دهورمی داوه دهڕهوێنێتهوه .تاسه و حهسرهتی منی بۆ تۆ و ماڵه شیرین و هێمنهکهمان توندتر کردهوه. له کۆتاییدا ،دهمهوێت بزانیت که له رابردوودا نامهکانم زۆر گهرموگوڕ نهبوون ،رهنگه لهبهر ئهوە بووبێت که من ههوڵی دانهوهی قهرزی ژنێک نادهم که سهرهڕای سهختییه بێئامانهکان و بێئهزموونیی؛ لهپێناو جێبهجێکردنی داوا و خواستهکانی هاوسهره زیندانییهکهی ،سهرکهوتوو بوو ،لهوهی ئاگردانی ماڵهکه گهرم رابگرێت .ئهو شتانه وام لێدهکات به خاکهڕاییهوه بابهتی خۆشهویستی و جۆشی تۆ بم. له یادت بێت ،هیوا بههێزترین چهکه ،ئهگهر هیچ چهکێکی تریش نهمابێت .تۆ له ههموو ساتێکی ژیانمدا ،له خهیاڵمدایت .ئازیزهکهم ،هیچت لێنایات. به دڵنیاییهوه چاکدهبیتهوه و ههڵدهستیتهوه. ملیۆنان ماچو چهندانو چهندان تهن خۆشهویستی
دالیبونگا ٢ی نیسانی ١٩٦٩
الپەڕە 4
ئێمە سێ کەس بووین
www.zamenpress.com
کولتووری “زەمەن” گرنگیی بە ئەدەب و هونەری هاوچەرخ دەدات
الپەڕە 2
بۆچی دەنووسین
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
عەقڵیەتی
سەرنووسەر سیروان رەشید
ڕۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە
شۆڤینیانە
چیاچاوەڕوانی
ئهبوبهكرههڵهدنی* پێنجشەممەی رابردوو ،پەرلەمانی كوردستان میوانداری (شاندی دانوسانكاری حكومهتی هەرێمی كوردستان ،لهگهڵ حكومهتی فیدراڵی عێراق)ی كرد ،ئهو شانده، رێكنهكهوتن و چارهسهرنهكردنی سهرجهم كێشهكانی نێوان ههرێم و بهغدایان خسته ئەستۆی حكومهتی فیدراڵی عێراق (لەگەڵ ئەوەی كۆبوونەوەكە نهێنی و مەحرەمانە بوو) ،كە دەكرا بەشە هەڵەی هەرێمیشی بخرایەتە سەر ،نەك هەموو خەتاكە لە ئۆباڵی دهسهاڵتدارانی بەغدا بێت. وەزیرەكانی حكومەتی ههرێمی كوردستان ،بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی خستیانەڕوو تەنها (تێگەیشتن لەنێوان هەردووالدا هەیە)و نەگەیشتۆتە ئاستی رێككەوتن ،ههروهها سێ سیناریۆیان خستەڕوو لەسەر ئایندەی بودجەی هەرێمی كوردستان له عێراقدا. ئەوەی لەم كورتە وتارەدا ،دەبێت ئاماژەی پێ بدەین ،كە بەرپرسیارێتی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومهتی فیدراڵی عێراق ،لەنێوان هەردووالدا دابەشبووە (هەرچەندە پشكی شێر) بەر ئەستۆی دهسهاڵتدارانی بەغدا دەكەوێت: .1ئەوەی پەیوەندیدارە بە دهسهاڵتدارانی عێراقهوه: ڕۆشنە ،كە عەقڵیەتی شۆڤینیانەو سەنتەرالیزمی دهسهاڵتدارانی عێراق ،هەرگیز لەگەڵ هەرێمێكی لەسەر پێ وەستاو و گەشەسەندوو نین ،چاویان بەرایی نایەت بە دەستكەوتەكانی خەڵكی كوردستان ...دهسهاڵتدارانی بەغداو ناوەند ،لەسەر هیچ دۆسیەو پرسە هەڵپەسێراوەكان (جێبەجێكردنی دەستوور +بودجە +ناوچە كوردستانییەكان و ماددەی )140تەنانەت بابەتێكی ئیستیحقاقی وەك (پارەی گەنمی جووتیاران) لەالیەن حكومهتی عێراقهوه ،بە سیاسی كراوەو دەستی دەستی بە هاواڵتی هەرێم دەكرێت .الیەكی تری ئەم بێباكییەی حكومهتی بەغدا ،بۆ قۆستنەوەی دووبەرەكی و ناكۆكی الیەنە كوردستانییەكان دەگەڕێتەوە ،كە لە سااڵنی ڕابردوودا ،تائێستاش ،ئەو ڕا جیاوازییە هەستی پێ دەكرێت (چ لە دۆسیەی متمانە سەندنەوە لە نوری مالیكی ،لە كار الدانی وەزیری دارایی و بابەتی سەرۆك كۆماری عێراق و ڕیفراندۆم و ڕووداوەكەی شانزەی ئۆكتۆبەر ،)..بەرامبەرەكانمان دژی خۆمان بەكاری دێنن. .2ئەوەی پەیوەندیدارە بە دهسهاڵتدارانی هەرێمی كوردستانهوه: ئەو هەنگاوە هەاڵنەو ژمارە نادروستانەی هەرێمی كوردستان ،ناویەتی لە بەڕێوەبردنو حكومڕانیدا ،هۆكاری بەشێك لە چارەسەركردن و هێشتنەوەی دۆسیەكانە بە چارەسەر نەكراویی ،كە خۆی لە مەسەلەی (سەربەخۆیی فرۆشتنی نەوت)و فرۆشتنی نەوتی كەركوك لە 14ساڵ ،كە بەدەست كوردەوە بوو ،تا مەسەلەی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و ژمارەی راستەقینەی پێشمەرگەو شەهیدو زیندانیانی سیاسی، بێجگە لەو گەندەڵییە تاقەت پڕوكێنەی ،كە سەرتاپای جەستەی حكومڕانی هەرێمی كوردستانی داگیر كردووە (وەنەبێ حاڵی بەغدا لە خۆمان باشتر بێت) ،بەاڵم ئەوەی، كە باجەكەی دەدات هەرێمی كوردستان و دانیشتوانەكەیەتی ،چونكە بەغداو ناوەند بە هەموو پاشاگەردانییەكەوە وەك واڵتێكی خاوەن سەروەری و سیادەو قەوارەیەكی فەرمی دەوڵەت ،لەالیەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتییهوه مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت ،پێچەوانەی هەرێمی كوردستان ،كە لەنێوان بەرداشی گەندەڵی ناوخۆیی و گوشارو دەستێوەردانی دراوسێكان و ملمالنێی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەناڵێنێت ،بۆیە پێشی هەر گلەیی و ئاراستەی تۆمەتێك ڕووەو دهسهاڵتدارانی عێراق بكرێت ،ئەوە ئەركی دەسەاڵتی سیاسییە لە هەرێمی كوردستاندا ،بریتییە لە راستكردنەوەی هەڵەكانی حكومڕانی ،ئاشتكردنەوەی دەسەاڵت و میللەت و ئەنجامدانی سیاسەتێكی ڕوون ،چاكسازیەكی ڕیشەیی و ڕاستەقینەیی لە سەرجەم سێكتەرەكانی حكومڕانییدا ،بەوەش بیانووەكانی دهسهاڵتدارانی عێراق دەبڕین و هەم دۆستەكانمان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی (بانكی نێودهوڵهتی، تێبینی جددی لەسەر ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەیە) ،هاوكار دەبن و میللەت ئەوكاتە وەك ڕاپەڕین و كۆڕەو و یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ،دەبێتە پشتیوان و بزوێنەری پڕۆسەی حكومڕانی و دەسەاڵت له ههرێمی كوردستاندا. * ئهندامی پهرلهمانی كوردستان
ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
نرخ 500دینار
0750 444 7109
پزیشکیددانەو
کاتێکیگونجاوە ل
بەڕێوەبەری نووسین مەعاز فەرحان
شاخەوان ئەنوەر
بەڕێوەبەری هونەریی
11
www.zamenpress.com
بەمنداڵیئازارو
گۆرانیدەڵێت ل
07740881458
ئەشکەنجەیزۆر دراوە
11
ل
11
ژمارە ترسناکەکانی جگەرەکێشان
8
1337
244
ملیار جگەرەکێش لە جیهاندا هەن
ملیۆن ئافرەت جگەرەکێشن
29
ملیۆن کوڕ لە 13بۆ 15ساڵ جگەرەکێشن
ملیۆن
کەس سااڵنە دەمرن بەهۆی جگەرەوە
نووسینگەی هەولێر گوندی ئیتاڵی یەک خانووی ژمارە ()633
ناونیشان سلێمانی -گەڕەکی ئاشتی شەقامی سۆران ()132 خانووی ژمارە ()20
14
ملیۆن کچ لە 13بۆ 15ساڵ جگەرەکێشن
٪60 60
100
پیاو وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە لە نێوان 2000تا 2018
ملیۆن
ئافرەت وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە لە نێوان 2000تا 2018
7
ملیۆن
1.2
ملیۆن کەس ڕاستەوخۆ بەهۆی جگەرە کێشانەوە مردوون
واڵتانی جیهان ڕێژەی جگەرەکێشان تێیدا دابەزیوە
٪45
ملیۆن کەس ناڕاستەوخۆ بەهۆی جگەرەوە مردوون
لە هاواڵتیانی باکوری ڕۆژهەاڵتی ئاسیا لە تەمەنی سەرو 15ساڵ جگەرەکێشن
وو� د ی��دو �� ب ۆ� چ�� ن
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
19
کاندیدی نوێی سەرۆک وەزیران و چەند پرسێک د.ئیبراهیممحهمهدعهزیز دوای ئەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران لەالیەن بەرهەم ساڵحەوە ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و دەستپێکردنی قۆناغێکی تری سیاسی لە مێژووی سیاسی عێراقدا ،بارودۆخەکە بە ئاراستەی پێکهێنانی کابینەیەکی نوێیە. ئەوەی جێگەی پرسیاری هەموو الیەکە ئەوەیە ئایا محەمەد تۆفیق عەالوی دەتوانێت ئەو گرفتانە چارەسەر بکات کە ئێستا لەئارادایە؟ ئایا ئامانجی سەرەکی ئەم کابینەیەو ئەرکی لەم قۆناغەدا چییە؟ ئایا کەسێکی وەک عەالوی کە زۆر ڕووی لێکچوونی هەیە لەگەڵ عەبدولمەهدی بەهەمان سەرئەنجامی عەبدولمەهدی ناچێت؟ ئەمانەو چەندین بابەتی تر ڕووبەڕووی پرۆسەکە دەبێتەوە .لێرەدا هەوڵدەدرێت چەند الیەنێکی تاوتوێ بکرێت. یەکەم :سەرۆک کۆمار دوای ئەوەی چەندین کاندیدی رەتکردەوە کە لەالیەن هێزە شیعەکانەوە پێشکەش دەکران بۆ ئەو پۆستە بەبیانووی ئەوەی خۆپیشاندەران لەسەری کۆک نین و ناڕازین دواجار ئەو پاساوەی بێ بنەما دەرچوو کاتێک بینیمان کە عەالوی لەالیەن خۆپیشاندەرانی ساحەی تەحریر و هاوشێوەکانی لە ناوچەکانی تر زۆر بەتوندی دژی کاندیدەکەی سەرۆک کۆمار هاتنە دەنگ و بەجۆرێک ئێستا خۆپیشاندەران لە بەردەم هەڕەشەی گروپەکەی سەدردان چونکە ئەو کاندیدە کاندیدی سەدرو عامریەو نابێت خۆپیشاندەران دژایەتی بکەن ،بەاڵم دژایەتیکردنی ئەو کاندیدە لەالیەن خۆپیشاندەرانەوە بەردەوامە. ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت کە بەرهەم ساڵحی سەرۆک کۆمار کەسێکی راسپاردووە نەک مەرجەکانی خۆپیشاندەرانی تێدا نییە ،بەڵکو تەنها گروپێکی ناو شیعە یان دوو گروپ فشاریان لەسەر کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەوکارە .بۆیە یاریکردن بە گیانی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانەکان بۆ ماوەی نزیکەی
چوار مانگ لە سلوکی ئەو سیاسیە فاشیالنەیە کە بێباکنو بۆ بەرژەوەندی خۆیان چەندین کەسی بێتاوان بکەنە قوربانی و واڵت ڕووبەڕووی نەهامەتی زیاترو کارەساتی گەورە بکەنەوە پاشان جۆرە رەفتارێک بکەن کە دەتوانرا لەسەرەتاوە بێ هیچ گرفتێک ئەنجام بدرایە .بەاڵم سیاسەتی بەرژەوەندیخوازی ئەمانەو مەرامی مسۆگەرکردنی پۆستی داهاتوویان لەپێش بەرژەوەندی گشتییەوەیە بەبەردەوامی ناتوانن و نەیانتوانیوە تەجاوزی بکەن. دووەم :ئەو گرفتانەی کە بەربەستبوون لەبەردەم کابینەکەی عەبدولمەهدی بریتی بوون لە “هەڵوەشاندنەوەی میلیشیا شیعەکان کە خواستی ئەمریکایە ،دەستێوەردانی دەرەکی ئێرانو ئەمریکا ،جواڵندنی دۆسیەی گەندەڵی و خستنە بەردەم دادگا ،کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا... هتد” ئەمانە قەیران ئامێزن و کابینەکەی عەالوی دەبێت چارەسەریان بکات ،بەاڵم گرفتەکە ئەوەیە کاراکتەرێکی ناوخۆیی وەک عەالوی کە هیچ فراکسیۆنێکی گەورەی پەرلەمانی نیەو ئەوەی هەیە سەدرو عامری پشتگیری دەکەن لەکاتێکدا عەبدولمەهدی هەموو پێکهاتەکانی پەرلەمان لەسەری کۆکبوون و لەسەرەتاوە پاڵپشتیان دەکرد ،بەاڵم سەرئەنجامەکەی بەم شێوەیە بوو .بۆیە گرنگە لەوە تێبگەین کە ئەو مەلەفە گەورانەی باسمان کردن زۆر ئەستەمە عەالوی بتوانێت یەکالییان بکاتەوەو سەرکەوتووبێت .عەالوی لەکوێ توانای ئەوەی هەیە بەرپەرچی خواستەکانی ئەمریکاو ئێران بداتەوە، چۆن دەتوانێت عێراق لەوە ڕزگار کات کە نەبێتە مەیدانی ملمالنێی ئەو دوو الیەنە ،نەک عەالوی بەڵکو کۆی پۆستە بااڵکانی وەک سەرۆک کۆمارو سەرۆکی پەرلەمان و دەسەاڵتی دادوەری عێراق ناتوانن ئەو کارە بکەن .هەڵوەشاندنەوەی سەدو بیست هەزار چەکداری شەعبی ،کە بەهێزترن لە سوپای عێراق
بەرهەم ساڵحی سەرۆک کۆمار کەسێکی راسپاردووە نەک مەرجەکانی خۆپیشاندەرانی تێدا نییە ،بەڵکو تەنها گروپێکی ناو شیعە یان دوو گروپ فشاریان لەسەر کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەوکارە چۆن ئەنجام دەدرێت بەم کاندیدە .هەرگیز ناتوانێت مالکی و عەبادی و کێ و کێ کە مەلەفی گەندەڵیان لەسەرە بخاتە بەردەم دادگاو لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکات. بۆیە وادەردەکەوێت سەرئەنجامی ئەم کابینەیەش زۆر باشتر نابێت لە کابینەکەی عەبدولمەهدیو قەیرانەکان نەک چارەسەر نابن بەڵکو قوڵتر دەبنەوە. سێیەم :ئەرکی سەرەکی ئەم کابینەیە ئەگەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بێت و بیەوێت ئەو کارە لە ماوەیەکی دیاریکراودا ئەنجام بدات ئەوا ئەرکی دیاریکراو دەبێت و دەبێت زیاتر جەخت لەسەر ئەو پرۆسەیە بکاتەوە ،بەاڵم ئەوەی گرفتە ئەوەیە لە بارودۆخێیکی لەم جۆرەی ئێستادا
ئەستەمە بتوانرێت بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت. یاسای نوێی هەڵبژاردن پرۆسەکەی قورستر کردووە بەجۆرێک بۆ رێکخستنی داتاو بازنەکانی هەڵبژاردن ماوەیەکی زۆری دەوێت چەندین الیەنی کەم و کورتی هەیە لە یاساکەدایە کە ناتوانرێت بەئاسانی چارەسەر بکرێت .سەرئەنجام ئەوە دەبینین ،کە کابینەیەک بەدەست گرفت و قەیرانی زۆرەوە گیرۆدە دەبێت و خواستی خۆپیشاندەرانیش لە کەمی خزمەتگوزاری و بێکاری و نەمانی گەندەڵیو دەستتێوەردانی ئەمریکاو ئێران...هتد هیچی بەجێنایەت و بێ هیوایی زیاتری بەدوادادێت. چوارەم :ئەوەی بەرچاوە ئەوەیە عەالوی و هاوشێوەکانی لە پۆستە بااڵکانی عێراق لەم بارودۆخەداو بەم شێوازەی کە ئێستا هەیەو دەگوزەرێ ناتوانن بارودۆخی عێراق چارەسەر بکەن و چاکسازی راستەقینە ئەنجامبدەن .ئەم جۆرە هەنگاوانە خۆڵ کردنە چاوی خەڵک و بێهیواکردنی زیاتری هاواڵتیانە بە پالن و هەوڵی سیاسیەکانی وەک سەرۆک کۆمارو سەرۆکی پەرلەمان و سیاسیە گەندەڵەکانی وەک مالکی و عەبادی پرۆکسییەکانی وەک سەدرو عامری. عێراق پێویستی بە قۆناغێکی گواستنەوەیە کە نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی بکات بۆ ماوەی دوانزە ساڵ لەپێناو بنیاتنانی پرۆسەیەکی سیاسی، کە ڕەنگدانەوەی هیواو خواستەکانی هاواڵتیان بێت دوور لە بەرژەوەندیخوازی مشخۆرەکانی ئێستا کە کۆمەڵگەو هاواڵتیانیان تووشی نەهامەتی زیاتر کردووە. تێبینی: ئەم بابەتە ڕەنگدانەوەی خۆمە وەک مامۆستایەکی زانکۆو رۆژنامەنووسێک هیچ پەیوەندی بە ئاراستەی سیاسیەوە نیە.
شەڕی بایۆلۆژی و ڤایرۆسی کۆرۆناو جەنگی ئابووری ئەمریکاو چین
بەختیارشارەزوریوسەرکەوتیجیهاز شەڕی بایۆلۆژی کە بەشەڕی (ئەتۆمی کەم خەرجی) ناسراوە ،یەکێکە لە شەڕە قورس و وێرانکەرەکانی مرۆیی ،کە پێویستی بە تێچوونی زۆر نیە دەتوانرێ بە ئاسانی لە ڕێگەی چاندن یان باڵوکردنەوەی باڵوبێتەوە ،کە دەکرێت لە ڕێگەی چەکی بایۆلۆژی یان چاندنی لە گیانداراندا یان بە باڵوەکردنی ڕووبدات ،ئەوەی جێی باسەکەمانە ئەگەری جەنگی بایۆلۆژیە نەک شیکاری هۆی نەخۆشیەکە لە ڕووی تەندروستیەوە ،ئەم بابەتە تایبەتە بە شارەزایانی بواری بایۆلۆژی ،ئەوەی ڕوودەدات کە پێی دەڵێن جەنگی بایۆلۆژی کەمترین قسەو باسی لەسەرەو ئاسانترین جەنگ و قڕکردنی مرۆڤ لە ئەتۆمی گەورەتر دەبێت و تێچووی و گواستنەوەی ئاسانترە ،دەکرێت دوو واڵت ملمالنێی یەکتر بکەن بەشێوەیەکی نهێنی ئەم جەنگە ببێت یان دەکرێت لە شەڕی گەرمدا لەڕێی کاڵوەی ساروخەوە بنێرێت ،ئەم جۆرە جەنگە لە مێژوودا کەم بووە ،بەاڵم ترسناکترین جۆری جەنگە. ئەوەی کاری ئەم نووسینەیە قسەکردنە لەسەر ملمالنێ جیهانیەکان و ئەگەری دەستبردن بۆ جەنگی بایۆلۆژی ،ئەوە ڕوونە چین لە شەڕی ئابووری نەرمدا چۆن توانیویەتی زۆرێک لە بازاڕەکانی جیهان داگیر بکات و بەخێراییەکی گەورە بەرەو ئەوە دەچێت ،کە کۆی واڵتانی دنیا کۆنتڕۆڵ بکات تا ئەو ئاستەی ئیتر شتێک نامێنێ بەناوی ملمالنێی ئابوورییەوە لەنێوان واڵتە پیشەسازیە گەورەکان ،بەڵکو دەبێت لە پشتی چینەوە ئەم ملمالنێیانە بمێنێتەوە تەواو بە بچوکی ،هەر بۆیە بۆ ڕێگەگرتن لە (پرۆژەی هواوی و ڕێگەی ئاوریشمی) هەموو جەمسەرو دژەکان لەسەر مێزی ترسی هاوبەش کۆبونەتەوە ،ئەوەی دەبینین ئێستا چ ئەمریکاو چ ئەوروپاو چ ڕوسیا کە پێشتر ملمالنێی سیاسی و ئابوورییان هەبوو هەموویان چوونەتە بەردەم ڕێگای بەرژەوەندی هاوبەش و ترسی هاوبەش،
بەاڵم ئەم شەڕانەی ئێستا لەسەر شانۆیە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ بەرگرتن لە ئابووری چین ،هەر لە بەهاری عەرەبی و شەڕی واڵتانی سەر دەریای قەزوین و ئێران و سوریا ،بە جۆرێک لە جۆرەکان شەڕە لەسەر بەرگرتن لە فراوانخوازی ئابووری نەرمی چین ،هەتا جێهێشتنی بەریتانیا بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم شەڕە ،هەر بۆیە بەرەی دژی چین بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ترسی زۆریان لە ڕێککەوتنی چین هەیە لەگەڵ ٦٧واڵتی دنیا بۆ ڕاکێشانی ڕێگای ئاوریشمی هەمەالیەنەی چین کە دەبێتە هۆی بێبایەخی ڕێگاکانی نابۆکۆ و تاناب و ڕێگا دەریاییەکان ،بەاڵم بێدەنگی روس و ئەوروپا ئەمریکا بەرامبەر بە بەرگرتن لە ڤایرۆسی کورۆنا (تاج) کە وەک پێویست نیە دنیایەک پرسیار هەڵدەگرێت ،ئەگەر وەک دوو جەنگی ئابووریش سەیری بکەین ئەوا لەم جەنگەدا چین بەخێراییەکی گەورە بازاڕەکان داگیر دەکات ،بۆ
دەکرێت دیوێکی جەنگەکە جەنگی بایۆلۆژی بێت و کورۆناش بەشێکی ئەم جەنگە بێت
ڕێگە گرتن لەم خێراییەی داگیرکارییە بەرەی دژە چین ناتوانن شەڕی گەرم بکەن ،واتا بگەنە شەڕی سەربازی و ئەتۆمی ،تاکە ڕێگا لەبەردەم ئەم پەرەسەندنە ئابوورییەی چین گەڕانە بۆ چەکی نهێنی تر ئەویش بایۆلۆژیە ،کە ئەم شەڕەش دوو دیوی هەیە دەکرێت چین بەرەو ڕووی بێتەوە نەهێڵی پەرە بسێنێ ،یان دەکرێت مەودا یان کاتی ڤایرۆسەکە بۆ کاتێکی دیاریکراو بێت ،بە هەموو دیوەکاندا کە ئێستا سەرۆکی چین سەرکەوتنی بەسەر ڤایرۆسی کورۆنا ڕاگەیاند ،دیوە خراپەکەی بۆ چین ئەوەیە کە ناتوانێ پسپۆڕو کارمەندو تەکنیکیەکانی بنێرێت بۆ ئەو واڵتانەی کە مەبەستێتی پرۆسەی فراوانبوونی ئابووری تێدا ئەنجام بدات ،ئەگەر ڤایرۆسی کورۆنا کۆنتڕۆڵیش بکرێت ئەوا هەر دراوە لە چین ،بەوەی ناتوانێ کاری لەسەر بکات بەهۆی مەترسی باڵوبوونەوەی، ئەوەندەی ترسی باڵوبوونەوەی زەرەر لە چین دەدات ئەوەندە توشبووانی زەرەر لە چین نادەن، بۆیە دەکرێت بڵیین بۆ بەرگرتن لە چین ،دەکرێت دیوێکی جەنگەکە جەنگی بایۆلۆژی بێت و کورۆناش بەشێکی ئەم جەنگە بێت ،چونکە ئەوە ڕوونە کە چین لەگەڵ کۆریای باشور مامەڵەی بازرگانی گۆشتی سەگی هەیە ،هۆکارەکانی ئەم ڤایرۆسەش سەگ و ماری کوبرایە ،ئەوەش دەزانین کە کۆریای باشور هاوپەیمانی ئەمریکایە ،لەم الشەوە ڕوسەکان کە بەرامبەر سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێرانی دۆستی هەر دەگەڕێتەوە سەر هەمان ئامانج ،هەر بۆیە دەکرێت بڵێین ئەگەر بەر بەم ڤایرۆسەش بگیرێت ئەوا هێشتا چین زەرەرێکی زۆری لە ئاستی پرۆژەکەدا کردووە، بەاڵم چین هەموو ئەگەرەکانی تاوتوێ کردووە وەک جارەکانی تری باڵوبوونەوەی ڤایرۆس و نەخۆشی بایۆلۆژی دەتوانێ سەرکەوتوو بێت بەسەریدا . دواجار بۆ بەرگرتن لەم فراوانبوونەی چین دەکرێت شەڕی بایۆلۆژی تریش ڕووبدات.
هێرشعهبدولڕهحمان
کورد و بەڵێنی دەوڵەتان بۆ سەربەخۆیی مەسەلەی دەوڵەتی سەربەخۆ لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا بووەتە یەكێك لە ئاریشە سەرەكییەكانی ناو میدیا .ئەوانەی خاوەن دەوڵەتن باش دەزانن بوونی دوڵەت یەكسان نییە بە بڕانەوەی كێشە سیاسی و ئابوورییەكان .ئینجا ئەگەر كورد وەك نموونەیەك وەربگرین درك بەوە دەكەین مەرج نییە بوونی دەوڵەتی سەربەخۆ هەموو كێشەكانی كورد كۆتایی پێبهێنێت .كورد ئێستا كێشەی تری هەیە نەك بوونی دەوڵەت .دیاردەى گەندەڵی، نەبوونى شەفافیەت ،نەبوونی دەستوورو حكومەتی دامەزراوەیی بەشێكن لەو گرێ شێرپەنجەییانەی بە ئاسانی چارەسەر ناكرێن .ئەمە جگە لەوەی كێشەی فرە گوتاری و فرە بەرەیی لەواڵوە بووەستێت .مەبەستیشمان لەم فرە بەرەییە ئەوەیە هەندێك حیزب لەبەرەی واڵتێكن و هەندێكی دیكەش لەبەرەی واڵتێكی دیكە .هەر حیزبێك لەالیەكەوە كوردایەتی بۆخۆی قۆرخ كردوەو ئەمەش وایكردووە كورد جارێ خاوەنی گوتارێكی یەكگرتوو نەبێت. مەسەلەی ئابووری وەك زانایانی بوارەكە تەئكیدی لەسەر دەكەنەوە مەرجێكی بنەڕەتییە بۆ خۆژیان .هەرێم جگە لەوەی ژێرخانی ئابووری نییەو خاوەنی ئابوورییەكی سەربەخۆش نییە، بەڵكو ئەگەر واڵتانی دراوسێ نەبن ،ناتوانێت هیچ پێداویستییەك دابین بكات .بۆیە بەم حاڵەوە ئەگەر دەوڵەت هەشبێت هیچ سوودێكی نابێت. دەوڵەت بەم هەموو برین و كەسەرەوە ئەستەمە دروست بكرێت و خۆى بەڕێوە ببات .پێش هەموو شتێك پێویستە سەرەتا كورد كار لەسەر خۆ رێكخستنەوەى نێوماڵى خۆى بكات و ببێتە خاوەنی گوتارێكی هاوبەش .هەركاتێك ئەم ئامانجە هاتەدی و كێشە سیاسییەكان چارەسەر كران و یەكگرتوویی هاتەدی ئەوسا دەبێت حكومەت ژیانێكی شایستە بۆ هاونیشتیمانیان فەراهەم بكات .نەمانی كێشە ناوخۆییەكان ،ئابوورییەكی پتەو ،یەكسانیی لەنێوان هاواڵتییاندا ،بەكورتی دوای ئەم چارەسەریانە ،ئەوكات دەتوانێت بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆی بدات . هەركەسێك دیقەت لە سیاسەتی كوردیی بدات بۆی دەردەكەوێت حزبەكان لە سیاسەتیاندا زۆر پشتیان بە بەڵێن و دەوڵەتانی دراوسێ بەستووە. ئینكاریی ناكرێت پاڵپشتی دەوڵەتان رۆڵی خۆی هەیە ،بەاڵم ئەمە ناكاتە ئەوەی بە تەواوی پشتیان پێ ببەسترێت .ئەزموونەكان سەلماندوویانە ئەو الیەنانەی پشت بە دەوڵەتی تر ببەستن لە سیاسەتیاندا سەربەخۆ نین .كوەیت و قەتەر لە نموونەی ئەو واڵتانەن كە ئەم كێشەیەیان هەیە. ئەم دوو واڵتە راستە سەربەخۆن ،بەاڵم بەهێز نین چونكە ئەمریكا پشتیوانیان دەكات .هەربۆیە دوو واڵتی مردوون و خاوەن بڕیاری گرنگ نین. هەركاتێك ئەمریكا بیەوێت و كاتێك بەرژەوەندیی لەناوچەكە نەما ئەوا پشتیان تێدەكات و دەرەنجامیش بە ئاسانی دەڕووخێن و لەناودەچن. پەندی سەرەكی لەم نموونەیە ئەوەیە كورد دەبێت خۆی بەهێز بكات .لەناوخۆدا كێشەكانی چارەسەر بكات و پاشان بیر لە دروستكردنی دەوڵەت بكاتەوە .نابێت بۆ هەموو شتێك پشت بە واڵتانی دراوسێ ببەستێت و چاوی لەوە بێت دوژمنەكانی دەوڵەتی بۆ دروست بكەن. دروستكردنی دەوڵەت بە بڕیاری تاكەكەسی و هەڵچوون ناكرێت .كاتێك ناوچەیەك یان هەرێمێك مەرجەكان و تایبەتمەندیی دەوڵەتی تێدا بوو، سەركردایەتی دڵسۆزیی هەبوو ،كێشەی ئابووریی نەبوو ،پشتی بە دەوڵەتان نەبەست ،ئەوا دەوڵەت خۆ بەخۆ دروست دەبێت .پێچەوانەی ئەمەش ئەوەیە كاتێك تایبەتمەندییەكانی دەوڵەت وجودی نەبوو ئەوا هەڕەشەو هەڵچوون هیچی لێ سەوز نابێت .ئەم هەڵوێستانە بۆ دنیای دەرەوە هیچ بەهایەكیان نییە. بە كورتی ،بۆ دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆ نابێت پشت بە بەڵێنی دەرەوەو دوژمنەكان ببەسترێت .ئەگەر تاكەكان هەستیان بە ئارامی و بوونی سەركردایەتییەكی دڵسۆز و ژیانێكی خۆش كرد و كاتێك زانیان لە نێوان منداڵێكی هەژار و منداڵێكی دەوڵەمەندو بەرپرساندا نییە ئینجا دەتوانرێت باسی دەوڵەت بكرێت .ئەگەر وا نەبێت و دەوڵەتیشمان هەبێت ئەوا دەوڵەتێكی كارتۆنی زیاتر هیچی تر نابێت.
وو� د ی��دو �� ب ۆ� چ�� ن
18
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
غازی سروشتی كوردستان و
پرۆژەی ڕۆژهەاڵتی دەریای سپی ناوەڕاست بەهرۆز جەعفەر * وزەو جیۆپۆڵەتیك ،پەیوەندییەكی دانەبڕاویان لەگەڵ یەكتر هەیە ،سەدەی بیستەم گەواهیدەری ئەوەیە ،ئەو هێزانەی لە دەرئەنجامی ناكۆكی و شەڕەكاندا ،دەستیان گەیشتووە بە سەرچاوەو هێڵەكانی نەوت و غازی سروشتی ،ئەوانە تام و بۆنی سەركەوتنیان چەشتووە، ئەگەر كاریگەری غازی سروشتی و نەوت بەسەر ناوچەیەك یان جوگرافیای سیاسیەوە ناوبنێین “جیۆپۆڵەتیكی وزە”، ئەوا “پیترۆپۆڵەتیك ”Petro politic -یش وەك چەمكێكی تازەی ناو پەیوەندییە ئابوورییەكان ،بریتییە لە كاریگەریی پیترۆڵ بەسەر خودی سیاسەتەوە ،پیترۆڵ لە دەیان شوێن هۆكاری هاوپەیمانێتی ناوچەییە ،لە دەیان شوێنیش مایەی جەنگ و هەڕەشەی گەورەیە .بۆیە ئەم نووسینە دەیەوێ وەاڵمی دوو پرسیاری سەرەكی بداتەوە، ئایا هەرێمی كوردستان چۆن دەتوانێت لەیەك كاتدا ئیش لەسەر جیۆپۆڵەتیكی وزە “قواڵیی ستراتیژی و هەڵكەوتەی جوگرافی خۆی” و بازاڕی ئابووریی بكات؟ .ئایا غازی سروشتی و نەوتەكەی هەرێمی كوردستان لە دوای پرۆژەی ڕۆژهەاڵتی دەریای سپی (ئیست مێد )East Med- بەرەو كوێ هەنگاو دەنێت؟. بەرەبەیانی گۆڕانێكی گەورە لە دەریای ناوەڕاست ملمالنێكە لەدەریای ناوەڕاست تا بڵێی سەرنجڕاكێشە، النی كەم ئەمجارەیان كێبڕكێی دۆزینەوەو دەرهێنانی غازی سروشتی و پێكهاتە كیمیاوییەكانی تر لە ژێر دەریاوە دەستی پێكردوە ،ناوچەكەش (دەریای سپی ناوەڕاست بە گشتی و رۆژهەاڵتی دەریای سپی بەتایبەت) لە رووی جیۆ ستراتیجیەوە دڵی جیهانە ،مەبەست لە ڕۆژهەاڵتی دەریایسپی قوبرس و لوبنان و ئیسرائیل و سوریایە هەروەها بەشێك لە سنورە ئاوییەكانی توركیا .ئەم ناوچانە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست دەبەستن بە باشوری ئەوروپاوە، لە ڕووی ئەمنیەوە تا بڵێی بۆ ئەوروپا مەترسیدارە، هیچ نەبێت لەبەر ئەو ملیۆنەها كۆچبەرەی سااڵنە لەم ئاوانەوە ئەپەڕنەوە بەرەو ئەوروپا .بۆیە پرسە گەرمەكان لەدوای جەنگی ساردەوە لەم ناوچەیەن .ساڵی ()1995 گەاڵڵەنامەی بەرشەلۆنە��Barcelona Declara tionلەنێوان واڵتانی ئەوروپاو دەوڵەتانی ئەكەونە سەر دەریای ناوەڕاست ڕاگەیەندرا بۆ پرسی هاریكاریی هاوبەش و ئاسایشی هاوبەش ،ساڵی ( )2008پێكەوەبوونەكە توندوتۆڵكرا لە چوارچێوەی دروستكردنی (یەكێتی بۆ دەریای سپی ناوەڕاست��Union For the Med )iterraneanوەكو ڕێكخراوێكی حكومی نێودەوڵەتی كە لە ( )43دەوڵەت پێكدێ ( 28دەوڵەتی ئەوروپی و 15واڵتی دیكە لە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا كە دەكەونە سەر دەریای ناوەڕاست) .كاتێكیش بەهاری عەرەبی لە تونس و میسرو دواتریش ئاشوب لە جەزائیرو سوریا سەریهەڵدا ،دەركەوت ئەم یەكێتیە بۆ ئەوروپا بووە نەك بۆ گەالنی ناوچەكە ،بەوەی خۆرئاوا بەگشتی پاشەكشەی كرد لەو بەرپرسیارێتی و هاریكارییە مرۆییانەی دەبوو بەجێیان بگەیەنێت. ڕۆژی 2ی جانیوەری 2020ئەستێڵی مێژوو ڕێككەوتنێكی
گەورەی بەخۆیەوە بینی ،هەریەكە لە قوبرس و یۆنان و ئیسرائیل پرۆژەی ڕۆژهەاڵتی دەریای سپی (ئیست مێد= )East�Medیان ڕاگەیاند .تیایدا بە درێژایی 1900كیلۆمەتر بۆڕی بەژێر ئاودا غازی كەنارە ئاوییەكانی ئیسرائیل و قوبرس دەگوازرێتەوە بۆ دوورگەی “كریت �”Creteی یۆنان لەوێشەوە بۆ ئیتاڵیاو ناوچەكانی تری باشوری ئەوروپا .هێڵەكە لەتوانایدایە سااڵنە 10بۆ 12ملیار مەتر 3/غازی سروشتی بگوازێتەوە .ئەمەش لەكاتێكدایە غازی سروشتی بووەتە سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆ كارگەو كارخانە پیشەسازییەكانی جیهان و ،سەرچاوەی سەرەكی جووڵەو مەكینەو هەروەها خۆگەرمكردنەوەشە ،بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی جیهانی لە ساڵی ()2019ەدا تێكڕای پێویستی جیهان بۆ غاز هەتا ساڵی ( )2024بە بڕی ( )%1.6زیاد دەكات. زۆربەی چاودێرانی بواری ئاسایشی وزەو پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان الیانوایە ،ئیسرائیل لەم گەمە جیۆپۆڵەتیكی و ئابوورییەدا براوەی یەكەم و توركیاش هیچ شتێكی ئەوتۆی دەست ناكەوێت؟ .لەساڵی ()1958 ەوە هەتا ( )2009لە كەنارە ئاوییەكانی دەریای ناوەڕاست، لە قوواڵیی دەریا ،لە دەوروبەری حەیفا ،بەدوای نەوت و غازی سروشتیدا ئەگەڕێن ،لە ( )1958لە بیابانی زیفە ( )2ملیار مەتر غازی سروشتیان دۆزییەوە لە كێڵگەی “زوهر” ،ئەمە هیچی وا نەبوو ،ساڵی ()2000�1999 دوای وچانێكی زۆر لە هەردوو كێڵگەی (نوعاو میری) لە دەریای ناوەڕاست لە بەرانبەر عەسقەالن بڕی ( )45ملیار مەتر سێجا غازی سروشتیان دۆزییەوە .ساڵی ()2009 بە بەكارهێنانی پێشكەوتوترین تەكنۆلۆژیاو تەكنیك ئیسرائیل توانی لە كێڵگەی (تیمار و تیمار دروم) لە باكوری خۆرئاوای حەیفا ( )307ملیار مەترسێجا غازی دیكەی بدۆزێتەوە بە قووڵی ( )1750مەتر لەژێر ئاودا. كۆتایی ساڵی ( )2010كەناوچەكە سەرقاڵی لێكەوتەكانی هەڵگیرسانی بەهاری عەرەبی بون ،ئیسرائیل گەورەترین كێڵگەی لەمێژووی خۆیدا دۆزییەوە بەناوی (لیڤاسان��Le )viathanكە یەدەگی غاز تیایدا ( )622ملیار مەتر.3/ بەمجۆرە كۆی یەدەگی غازی ئیسرائیلی بەدیاریكراوی لەنێوان ( 1.071بۆ )2.2تریلیۆن مەتر 3/دایە. ناوەندەكانی ئیسرائیل تەنها لەوەدا ناكۆكن ئاخۆ ڕۆژی یەكەمی هەناردەكردنی غازی واڵتەكەیان لە پرۆژەی ئیست – مێد ناوبنێن “ڕۆژی جەژن” یان “ دێڵە مێژووییەكە”. جارێ پێش هەموو شتێ بە مێژووی خۆیان ئەم واڵتە پێویستیان بە ئاو و نەوت و غاز بوە ،لەنەوەتەكاندا ئاویان لە توركیا ئەكری ،ئەو پێداویستیەیان كۆتایی پێهێنا. لە دوای ڕێككەوتنامەی ئاشتی نێوان میسر و ئیسرائیل ( )1979ەوە لە ڕێگەی هێڵی عەریش -عەسقەالن ەوە ئیسرائیل غاز لە میسرەوە هاوردەئەكات ،كەچی لە 16ی دیسەمبەری 2019ەوە ئەمە پێچەوانە بۆتەوە! .ئیسرائیل غاز بەهەمان هێڵ دا بە میسر ئەفرۆشێت! .بەپێی پەیمانگەی ئۆكسفۆرد بۆ ئینێرجی و هەروەها پەیمانگەی دیراساتی وود ماكینزی غازی میسر تەنها بەشی 3بۆ 5ساڵی دیكەی ماوەتەوە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیە
نێوخۆییەكانیان .هەروەها بەپێی سەنتەری بیگن-ساداتی ئیسرائیلی بوونی ئەو یەدەگە لە غازو نزیكەی ()7 � 4.8 ملیار بەرمیل نەوت لە چڕیی غازەكە بەتایبەت لە كێڵگەی لێڤاسان ،وا لە ئیسرائیل دەكات سااڵنە لە نێوان ( 16بۆ )22ملیار دۆالر سەرمایەگوزاریی لەسەر بكات لە پرۆژەی ئیست -مێد دا .ئەمە جگەلەوەی ئیسرائیل بۆ ()50 ساڵ پرۆژەی تۆڕباین و كارەبای خۆی لەسەر ئەم یەدەگە مسۆگەر كردووەو ژمارەی دانیشتوانەكەشی بەو ڕادەیە زۆر نیە كە پێداویستی نێوخۆیی بۆ وزە زۆر بێت. لەوبەرەوە ،قوبرس دوورگەیەكی سەرنجڕاكێشە، ڕووبەرەكەی 9250كم چوارگۆشەیە ،تەنها 60كم لە كەنارە ئاوییەكانی توركیاوە دوورە100 ،كم یش لە كەنارەكانی سوریاوە ،دووری نێوان كێڵگەی لێڤاسانی ئیسرائیلی و ئەفرودێتی قوبرسی تەنها 33كم ی ئاوییە .لەساڵی 2011ەدا كۆمپانیای نۆبڵ ئینێرجی توانی كێڵگەی ئەفرۆدێت Aphrodite -بدۆزێتەوە كە یەدەگی سروشتی تیایدا 3.6بۆ 6تریلیۆن پێ سێجا (129 ملیار م )3یە ،كۆماری قوبرس تا ماوەی ( )18ساڵ تەنها لەم كێڵگەیە سااڵنە سەروو ( )9ملیار دۆالری دەست دەكەوێت .جگە لەوەی كۆمپانیای ئینی ENIئیتاڵی بە قواڵیی ( )4200مەتر لەناو ئاودا لە بلۆكی ژمارە ()6دا كێڵگەی “كالیپسۆ”Calypso-ی لەساڵی ()2018ەدا دۆزییەوە ،ئەمیش 5بۆ 8تریلیۆن پێ 3/و ،هەروەها كێڵگەیەكی گەورەی تر بەناوی (گالوكۆس�Glau��1 )cusلە الیەن قەتەر پیترۆلیۆم و ئیكسۆن مۆبیلەوە لە شوباتی 2019ەدا دۆزرایەوە .ئەمەش چانسێكی مێژوویی دەداتە قوبرس (قوبرسی یۆنانی كە دەوڵەتەو ئەندامە لە یەكێتی ئەوروپا) كە ببێتە یاریكەرێكی نێوچەیی. ئەم پێشكەوتنانەی قوبرسی یۆنانی بەتەواوەتی توركیای خستۆتە جموجوڵ و كاردانەوە: توركیا :تینووی وزەیەو گڕ بە پرۆژە ستراتیژیەكانی ناوچەكەدا دەكات ئەو وزەیەی توركیا پێویستی پێیەتی لەناوخۆدا تەنها ( )1/4واتە ( )%25ی لەناوەوە بەرهەم دەهێنێت لە ڕێگەی جۆراوجۆری وەك وزەی با ،سۆالر ،بڕێكی كەم لە نەوت و غازی سروشتیەوە ،بۆیە توركیا ناچارە ()75ی وزەی پێویست لە دەرەوە هاوردە بكات ،توركیا سااڵنە بە نزیكەیی پێویستی بە ( )50ملیار /مەتر سێجا غازی سروشتی هەیە ،بەمەش دوای چین و ئەڵمانیا توركیا بە سێهەم واڵتی هاوردەكاری غازی سروشتی دادەنرێت، ڕووسیا سەرچاوەی یەكەمی غازی سروشتییە بۆ توركیا كە()%58ی پێداویستیەكانی غازی سروشتی بۆ پڕ دەكاتەوە ،دوای ئەویش توركیا ()%19ی غازی سروشتی خۆی لە ئێران ،پاشان ( )%9لە جەزائیرو ()%3ی لە نەیجیریاوە هاوردە دەكات .جگە لەوەی بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران توركیا پابەند بوە بەوەی نەوت و غاز لە ئێرانەوە هاوردە نەكات .لە ماوەی ( 2009بۆ )2019 توركیا سااڵنە بایی ( 46بۆ )60ملیار دۆالر تەنها غازی سروشتی كڕیوە .كەواتە توركیا پێویستی بە وزەیە بۆیە هەڵپە دەكات لەناوچەكەدا. لەالیەكی ترەوە كێشەی قوبرسی توركی بۆ توركیا بوەتە مۆتەكە ،قوبرسە توركیەكە تا دێت بە نەناسراوی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دەمێنێتەوە ،توركیاش وەك
خۆپیشاندەرانی عێراق و هەوڵی بەنێودەوڵەتیکردنی کێشەکەیان
داگیركاری ئەو پارچەیە دەناسێنرێت لەالیەن قوبرسی یۆنانی و یۆنانەوە .ئەو غازە سروشتیەی لە قوبرسی یۆنانی بەرهەم دەهێنرێت داهاتەكەی پشكی قوبرسە توركیەكەی تێدانیە ،ئەوەش بەهۆی بوونی دەسەاڵتی ()%100ی سەربازیی و سیاسی و ئیداری توركیا لە قوبرسە توركیەكەدا .ئەگەرچی لەسەرەتادا ئیسرائیل لە 2016 بیریان لەوەكردەوە كە بە خاكی توركیادا غازی سروشتی هەناردەی ئەوروپا بكەن ،بەاڵم دواتر بینیان ئەردۆغان بەردەوام پێشێلكاریی یاسا ئاوییەكان دەكات و كەشتی بۆ هەڵكەندن دەنێرێتە قوبرسە توركیەكە (هیچیشیان نەدۆزییەوە) ،بۆیە پرۆژەی رۆژهەاڵتی دەریای سپی لە نێوان قوبرس -یۆنان – ئیسرائیل هەروەها میسریش چووە بواری جێبەجێكردنەوە ،كە ئەم واڵتانە هەموویان ناحەزی پلە یەكی توركیان .لە ئەنجامی ئەمانەدا توركیاش هەستا بە ڕێككەوتن لەگەڵ لیبیا (كە ئەكەوێتە ئەوبەری یۆنانەوەو سنوریی ئاویی پێكەوەییان هەیە) تەگەرە بۆ پرۆژەی غازی سروشتی ئیسرائیل و قوبرس و یۆنان دروست بكات .بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی توركیا لەگەڵ حكومەتی دانپیانراوی لیبیا كردویەتی مافیان هەیە گەڕان و پشكنین لە سنورە ئاوییەكانی یۆناندا بكەن بەتایبەتی لە دەوری دورگەی “كریت” .!..ئەمەش ڕاستەوخۆ توڕەبونی یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكاو ئیسرائیل و قوبرس و یۆنانی لێكەوتەوە .ئەم بێنەوبەرانەی توركیا وای كردووە كە لەساڵی ()2019ەدا گەشەی ئابووریی دابەزی بۆ (سفر). وادیارە توركیا واز لە دەستوەردان لە واڵتانی دەوروبەری خۆی ناهێنێت لە ()2020دا ،چونكە نزیكەی ( )6000هەزار سەربازیی لە گروپە چەكدارەكانی سوریا گواستۆتەوە بۆ لیبیا بۆ هەر چەكدارێكیش ()$2000ی مانگانە خەرجی دابین كراوە. زۆرجار ئەو پرسیارەم بە مێشكدا هاتووە ،جارێكیش هاوشێوەی تەنزێك ڕووبەڕووی هاورێیانی ناوەندی لێكۆڵینەوەكانی خۆرهەاڵتی ناوەڕاست و بەڕێز پرۆفیسۆر ویساڵ “سەرۆكی ناوەندەكەو ڕاوێژكاری ئەردۆغان”م كردۆتەوە ،ئاخۆ بۆچی غازو نەوت لە میسر ،ئیسرائیل، قوبرس ،سوریا ،عێراق ،ئازەربایجان ،ڕووسیا و تەواوی دەوروبەری توركیا هەیە ،بەاڵم لەناو خاكی توركیادا نییە؟! .ئەمە ئیشی خودایە؟ یان چی!؟ .ئەوان بە كاردانەوە وەاڵمیان نواند ،وتیان ئێمە غازو نەوتمان هەیە، ئەوەتا موسڵ ،ئەوەتا كەركوك ،غازو نەوتی ئەو ناوچانە هی توركیایە. دەریای ناوەڕاست (مێدیتریانە) :كلیلی سەربەخۆیی سیاسیی كوردستانی عێراق و سوریایە هەرێمی كوردستانی عێراق ،لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس ( )2003ەوە ،لەالیەكەوە بازاڕێكی تازەی وزەیەو كۆمپانیا فرەڕەگەزە نێودەوڵەتیەكان (�Multi Nation )al Companyبە لێشاو ڕووی تێدەكەن ،لەالیەكی تریشەوە ،بەپێی دەستور (عێراق) دەوڵەتێكی فیدراڵییەو بەرپرسیارێتی پەرەپێدانی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بەپێی ماددەكانی ( 111و 112و 115و )121ی دەستوری عێراق كەوتۆتە دەستی ئەنجومەنی نەوت و غازی هەرێم، لەژێر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (22ی ساڵی )2007ی پەرلەمانی كوردستان كە لەهەمان ساڵدا كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
خۆپیشاندانەکانی عێراق چوارەمین مانگی خۆی تێپەڕاند ،هەتا ئێستاش نزیکەی 700کوژراو و ۲۳هەزار بریندار و زیاتر لە ٦۰۰۰کەمئەندامی لێکەوتۆتەوە ،حکومەت هەتا ئێستا هەموو شێوازێکی لەگەڵ خۆپیشاندەران تاقیکردۆتەوە، سەرەتا هەندێک بەڵێنی چاکسازی و ڕەخساندنی هەلی کارو یارمەتیدانی خێزانە هەژارەکان ڕاگەیاند، بەاڵم خۆپیشاندەران متمانەیان بەم بەڵێنانە نەکرد. بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان فشاری زۆرتری دروستکرد ،سەرئەنجام عادل عەبدولمەهدی ،لەسەر داوای مەرجەعیەت دەستی لەکار کێشایەوەو لەهەمان کاتدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد ،لەگەڵ ئەم گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونانەدا دەزگا ئەمنیەکان و الیەنی سێیەم بەردەوام بوون لەسەر هێرشبردن بۆ سەر گۆڕەپانی خۆپیشاندەران لە بەغدادو شارەکانی تری باشوور ،بەو هۆیەشەوە ڕێژەی کوژران و بریندارەکان ڕووی لە زیادبوون کرد .لەو کاتەشەوە کە موقتەدا سەدر ،بڕیاری ڕێکخستنی خۆپیشاندانی ملیۆنی کرد ،بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا ،هەر ڕۆژێک دوای ئەوە الیەنگرەکانی سەدر لە گۆڕەپانەکان پاشەکشەیان کرد ،سەدریش لە تویتێکدا وتی :ئەو ئێستا پشتیوانی لە خۆپیشاندەران ناکات .چونکە بە ئاڕاستەی کەوتنە ژێر ڕکێفی دوژمنان هەنگاویان ناوە .لەو کاتەوە خۆپیشاندەران هەستیان بە مەترسی گەورە کرد، چونکە هەر لە دوای ئەوەوە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و خێمەکانیان سوتاندن .لەو کاتەوە ئاڕاستەی خۆپیشاندەران و دروشمەکانیان بەرەو پێشچوونێکی تری بەخۆوە بینی ،ئەویش داوایان لە
*بەهرۆز جەعفەر :سەرۆكی پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی ،MIRS-خوێندكاری دكتۆرا لە پەیوەندییە ئابوورییە نێودەوڵەتیەكان.
شکستەکان گەنجینەی سەرکەوتنن
عومەر عەلی محەمەد نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ،کە بێنە ناوەوەو لەبەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی ،کە دژیان بەکاردێت بیانپارێزن .لەهەمان کاتدا داوایان لێ کردن ،کە پشتیوانی لە داواکانیان بکەن کە بەدەستهێنانی چاکسازی و گۆڕانکارییە لە عێراقدا. ئەم داواکاریانە لەالیەن چاالکوانانی خۆپیشاندانەکان بووە هۆی جواڵنی کۆمەڵێک لەو ڕێکخراوانەو ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەت لەسەر ئاستی نوێنەریان لە عێراق، هەروەها هەندێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ ئەم مەبەستە هاتنە سەرخەت و ئیدانەی ئەو پێشێلکاریانەیان کرد، کە دژ بە خۆپیشاندەران ئەنجام دەدرێت و داوای ڕاگرتنیان کرد ،بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دایە دەسەاڵتدارانی عێراق و وتی :عێراق خۆی ڕووبەڕووی کارێکی مەترسیدار دەکاتەوە بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران ،کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە داوای مافەکانیان دەکەن، لێرەدا لەوانەیە پرسیارێک بێتە ئاراوە ،ئایا بۆچی خۆپیشاندەران پەنا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبەن هەتا بیانپارێزێت؟ ڕاستە خۆپیشاندانەکانی عێراق کێشەیەکی ناوخۆییەو بەپێی مادەی ۳۸ی دەستوری عێراق ماف دراوە بە هاواڵتیانی کە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بکەن و دەبێت دەسەاڵت و هێزە ئەمنیەکان پارێزگارییان بکەن و لەهەموو توندوتیژییەک پارێزراو بن ،بەاڵم دەسەاڵتداران و حکومەت ئەم بەندەی دەستوریان پێشێلکردووەو ڕۆژانە قەناس بە دەستەکان و هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندەرانو
لە تێڕوانینی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا (ئاژانسی وزەی جیهانیش پشتڕاستی كردۆتەوە) یەدەگی غازی سروشتی هەرێم بە ( )200تریلیۆن پێ سێجا (3.5 بۆ 6تریلیۆن مەتر )3/دایە كە دابەشكراوە بۆ ()57 بلۆكی جۆراوجۆر ،ئەمە لەكاتێكدا كۆی یەدەگی غازی سروشتی هەموو جیهان ( 186تریلیۆن م)3یە ،واتە هەرێم ()%3ی قەبارەی غازی سروشتی هەموو جیهان پێكدێنێت .لەكاتێكدا هەموو ئەو غازەی لە ئیسرائیل و قوبرس و میسر هەیە ئەكاتە ( 122تریلیۆن پێ سێجا) واتە ()%1.2ی غازی سروشتی هەموو جیهان .كەواتە یەدەگی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان پترە لەو غازە سروشتیەی لە ڕۆژهەاڵتی دەریای سپی ناوەڕاست هەیە. هەرێم ئەم دەرفەتە مێژووییە گەورەیەی بۆی هاتۆتە ئاراوە بە ئاسانی دەتوانێت خۆی بخاتە سەر نەخشەی وزەی جیهانی ،بە ئاسانیش دەتوانێت سەربەخۆیی سیاسی لەسەر بینا بكات .بەجۆرێك لەسەر سێ وەتەر كاربكات ،وەتەری یەكەمیان بازاڕ ،بازاڕە رۆحی ئابووریی ئازادو جیهانگیریی ،ترامپ بەرهەمی بازاڕە ،قەتەرو ئیمارات و قوبرس بەرهەمی بازاڕن ،چونكە بەشێكن لە بە دۆالریزەكردنی پرۆژەكانی خۆرئاوا .بۆ ئەمەش هەرێمی كوردستان پێویستە بونێكی مۆدێرنی هەبێت لە بازاڕەكانی جیهاندا ،لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە لۆبی بۆ خۆی بكات، ناكرێت بە ڕاپۆرتێكی میدیایی ئۆیەڵ -پرایس كە لۆبیستەكان دژی كیانی كوردستان بەڕێوەی ئەبەن لەسەدان ناوەندی جیهانیدا ناوبانگی كوردستان بزڕێت .چما حكومەتی هەرێم بۆ ناتوانێ پاڵپشتی دەیان ناوەندی قووڵی ستراتیژی بكاو سەرپێیان بخات؟ .دووەمین خاڵ پرسی ناسینەوەی قوواڵیی ستراتیژیی كوردستانە ،كوردستان دراوسێی ئێران و توركیایە (وەك جیۆپۆڵەتیك) بەاڵم دۆستی ئەوروپاو ئەمریكایە (وەك بازاڕ) .هەرێمی كوردستان لەخوارەوە بە حەوزەی كەنداو دەوردراوە (وەك دیارە ئێران هەژمونی هەیە بەسەریداو ئاسایش تیایدا بەرقەرار نیە) ،لە باكوری خۆرهەاڵتێكی دوورەوە كوردستان بە حەوزەی قەزوین دەوردراوە (وەك دیارە ڕووسیا كۆنترۆڵی كردووە) .لە باكوری خۆرئاواشەوە بە دەریای ناوەڕاست (مێدیتریانە) دەوردراوە كە ئەم حەوزەیە پاڵپشتی بێ چەندوچونی ستراتیژی ئەمریكاو بەریتانیاو ئیتاڵیاو ئیسرائیل و یۆنان و قوبرس و میسر و فەڕەنساو ئەڵمانیای هەیە .ئەمڕۆ یان سبەی ئەبێت كوردستان سەری خۆی بگەیەنێتە نێو خوانی دەریای ناوەڕاست ،لەپێشدا بەهۆی كۆنێكتكردنیبۆری غازەوە ،دواتریش هۆیەكانی تر .خاڵی سێهەم، كەرتی وزەی هەرێم سەراپا پێویستی بەچاكسازییە ئەو چاكسازییەش دامودەستگەی ئابووریی مۆدێرنی دەوێت، نمونەیەكی سادە ،كێڵگەی كۆرمۆر كە دووەم گەورەترین كێڵگەی غازی هەرێمە بە ڕێژەی ()%70ی بەرهەمەكەی بۆ پێداویستی بەرهەمهێنانی كارەبایە لە ناوخۆدا؟! .لە هەرێمی كوردستان ڕێژەی بەكاربردنی كارەبا بەڕێژەی نا-ئاسایی زیادیكردووە .ئەوەش دەبێت دامودەستگەی زانستی چارەسەری بكات ،نەك گروپی حیزبی و موزایەداتی ئایدۆلۆژیی و سیاسی لەسەر هەڵبچنرێت.
محهمهد زاگرۆسی دەیانکوژن ،کەواتە لەم کاتەدا خۆپیشاندەران ڕێگەیەکیان لە بەردەم نەماوە بێجگە لە داواکردن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ،کە بیانپارێزێت ،ئەو داوایەی خۆپیشاندەران کاردانەوەیەکی باشی لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەخۆوە بینی. نوێنەری سەفارەت و کونسوڵگەری 16واڵتی ئەوروپی بەیاننامەیەکیان دەرکرد و داوایان لە دەسەاڵتدارانی عێراق کرد ،دەست لە بەکارهێنانی توندوتیژی هەڵبگرن و گوێ بۆ داوای خۆپیشاندەران بگرن ،لە دوای ئەوەش مایک پۆمپیۆ ،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ،پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدییەوە کردو داوای بە دەمەوەچوونی خۆپیشاندەرانی لێکرد ،لەالیەکی تریشەوە بەپێی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریکا ،کە ساڵی ۲۰۰۸مۆرکراوە لە مادەی ۲۷دا ڕێگە دەدات بە ئەمریکا کە دەست بخاتە ناو کاروباری عێراق ئەگەر ڕووبەڕووی پشێوی و ئاڵۆزی بێتەوە ،کە کاریگەری بۆ سەر ئاسایشی دەوڵەت پەیدا بکات . ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایش بێتە ناوەوەو لەسەر داوای خۆپیشاندەران بێتە دەنگ ،ئەگەری ئەوەی هەیە عێراق بگێڕێتەوە بۆ ژێر سایەی بەندی ۷ لە ڕێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بیانووی ئەوەی کە هەڕەشەیە بۆسەر تێکدانی ئاشتی جیهانی ،ئەو کاتەش ئەگەری ئەوە هەیە کە دۆسیەکە بخرێتە بەردەم دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی و دواجار دادگایی دەسەاڵتدارانی عێراق و سەرکوتکەرانی خۆپیشاندەرانی لێ بکەوێتەوە، ئەو کاتەش دەسەاڵتداران دەبێت ملکەچی یاسای نێودەوڵەتی بن ،بەمەش خۆپیشاندەران تاوانباران دەدەنە دادگاو سزای تاوانەکانیان وەردەگرن .
ئەوەی روویداوە لەو پانتاییەی كە پێی دەڵێن ناوچە دابڕاوەكان بریتیە لە شەڕەنگێزی داگیركاری دوژمنانی گەلەكەمان .بەدرێژایی مێژوو دژ بە خاك و بوونی نەتەوەی كورد ،كە لەسەر خاكی خۆی ژیاوە. ئەوەی روودەدات لەو ناوچانەی كە پێیان دەوترێت ناوچە جێناكۆكەكانی كوردستانی باشور هەمان سیناریۆیە بۆ نەهێشتن و توانەوەی گەلی كورد لەو پانتاییەدا ،كوردستانی سور خاكەكەی دەوڵەمەندە بە سەرچاوە جۆراوجۆرەكانی وزە و خاكی كشتوكاڵی بەپیت بەهەمان شێوەی ناوچە دابڕێنراوەكانی باشور هەمان تایبەتمەندییان هەیە. لێرەدا دەمانەوێت بڵێین كە زلهێزەكان گرەوەكانیان لەسەر ئەوە پێكناوە ئەویش رێگریكردن لە دەستبەسەراگرتنی سەرچاوەی هێزی ئابووری لەالیەن خاوەندارییە رەسەنەكانیانەوە. بەاڵم بەداخەوە سیاسەتمەدارەكانی كوردستانی سور ،كوردستانی باشور و كوردستانی رۆژئاوا تائێستا نەیانتوانیوە ئەو بیرۆكەیە بگەیەننە ئاستی بیركردنەوەی خەڵكی كوردستان ئەمەش وایكردووە، كە ئەو سەركردانەی كە ئەزموونیان هەیە لە سیاسەتدا ئەزموونەكانیان نابن بە خاڵی دەستپێك بۆ هەنگاوی نوێتر بۆیە كاتێك ئەم سەركردانە لە ژیاندا نامێنن میللەتی كورد دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر دیسانەوە لەپێناو ئەزموونێكیتر ئەمەش وادەكات بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد لەناو بازنەیەكدا بخولێتەوە هەمان هەڵەی رابردوو بكات. بۆیە نەبوونی ناوەندی توێژینەوەی گرنگ و دەستگایەكی ستراتیژی تایبەت لە كوردستان هۆكارە بۆ لەدەستدانی ئەزموون و ماندووبوونی شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكان.
دواتر ونبوونی دەرهاویشتەكانیان یان جارجار خودی شۆڕشەكان لە پارچە جیاوازەكانی كوردستان دەبن بە گاڵتەجاڕی لەالیەن هاونیشتیمانیانەوە چونكە بە بۆچوونی هاونیشتیمانیان هەموو شۆڕشەكان لەیەك دەچن و هەمان چارەنووسی یەكیان دەبێت هیچ بەرەو پێشبردنێك نەبووە لە بزاڤی رزگاریخوازی كورد ئەویش بەدەرنیە لە كاریگەری دوژمنان بۆ ئەم بەالرێدابردنەی هەموو شۆڕشەكان بەمەبەست. بۆیە زۆر پێویستە كورد وەك نەتەوەو دەسەاڵتدارەكانی پێداچوونەوەیەكی وردو گشتگیر بكەن بەكۆی ئەزموونی شۆڕشەكانی رابردوو و هەموو ئەو الیەنانەی كە یارمەتیدەری ئەو شۆڕشانە بوون لە رابردوودا تاوەكو بزانین هۆكاری نەمان و رووخانی ئەم شۆڕشانەی چیبوون. هەربۆیە ئەوەی روودەدات لە ناوچە دابڕاوەكان لە گۆڕینی دیمۆگرافی و داگیركاری بۆ دابڕینی خاكی كوردە ئەمەش بەهۆی كاڵفامی سەركردەو رابەرە سیاسیەكانی ئێستای كوردستانی باشور و كوردستانی سور لەپێشتردا دەگەڕێتەوە كە نەیانتوانی هاوپەیمانی ستراتیژی هەڵبژێرن لەپێناو پاراستنی مافەكانی گەلی كورد سودوەربگرن لە دەوڵەمەندی خاكی كوردستان بۆ سەرنج راكێشانی واڵتە زلهێزەكان بۆ پاراستنی گەلی كورد. هەروەها سود بینین لە هەڵەكانی شۆڕشەكانی پێشوو كە كۆی ئەو شكست و نوشستیانەی بەسەر شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی كوردا هاتووە بۆ ئێستا گەنجینەیەكەی بەنرخە بۆ ئەوەی چیتر هەڵە نەكەین و چیمان پێویستە بۆ ئایندە و دوارۆژی هەژموونی كورد كە ئێستا لە دوو پارچەی كوردستان هەڵكەوتووە.
�� ن�� س � � � ێ� �ێ پ ت
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )٥4سێشەممە 2020/2/4
17
ــــــــەرکردە دەمڕووت و بێئابڕووەکاندا
ـــــــــەی سالڤۆی ژیژەک لە سوید کە خودخەساندنێکی سیمبولیانەیە بۆ نیشاندانی خود وەک کەسێکی بەرپرسیارو ڕاشناڵ کە نوێنەری خەڵک و ماف و داواکاریەکانیانە .بەم مانایەییش، سەرکردە هەر ئەوە نیە کە وەک ترمپ کەسێکی دەمشڕ و بێسانسۆر بێت کە گوێ بە هیچ پرەنسیپێکی ئاکاریانە نادات و وەک هەرزەیەک مامەڵە دەکات ،بەڵکو لەبەرئەوەی وەک شکۆی دەنگدەرەکانی دەبینرێت ،دەبێت ئەو چاوەڕوانیەی هاواڵتیەکانیشی لە خۆی، بپاريزێت :ئەوەی کە کەسێکی هەڵەشەو جرپن و بەخۆناکۆک نەبێت لە کردارو وتەکانیدا.
پارانۆیای ڕەگەزپەرستی
ژیژەک ناتوانێت بەبێ چەمکی پارانۆیا وەک کلیلێکی دەروونشیکارانە، وەک تۆقین لەوەی کە ڕەنگە شتێکی نەخوازراو لەالیەن بەرامبەرەکەتەوە بۆ لەناوبردنت لە ئارادابێت ،قسە لەسەر ڕەگەزپەرستی بکات .چونکە بەڕای ئەو ،لە پشت هەموو ڕەتکردنەوەیەکی نەژادیەوە ،لە پشت هەر ڕقێکی ئێتنی و کولتوریی یان جیاکاری ڕەگەزی و ڕەنگی پێستەوە ،فۆبیایەک لە لەناوبردن هەیە کە فانتازیەکان داینەمۆی سەرەکییانن. بۆ ڕوونکردنەوەی تەشەنەکردنەوەی دیاردەی ڕەگەزپەرستی لە جیهاندا، ژیژەک نمونەیەکی زۆر پێکەنیناوی دەربارەی چیرۆکێکی ڕاستەقینەی ژنێکی ئەوروپی هێنایەوە کە بە مێردەکەی دەڵێت :من زۆر حەزم لە ماسیە ،بەس نایشتوانم بیخۆم ،چونکە نامەوێت ڕەشپێستەکان بخۆم .ئەم چیرۆکە ڕاستەقینەیە الی ژیژەک هەڵگری پارادۆکسێکە کە بەستنەوەی نائاگایانەو ناڕاستەوخۆی گرفتی ڕەگەزپەرستیی دنیای ئەمڕۆیە بە پەنابەرانەوە .ئەو ژنە بۆیە نەیتوانیوە ماسی بخوات ،چونکە پێی وابووە کە هەموو ئەو ماسیانەی لە بازاڕ دەفرۆشرێن ،لە دەریای ناوەڕاستدا ڕاودەکرێن ،خودی دەریای ناوەڕاستیش وەک نەستێکی ڕەشی دۆخی تراژیدیانەی پەنابەرانە ،بەتایبەتی ئەفریقیەکان ،لە بنکیدا ،گۆڕستانی ئەو پەنابەرو کۆچبەرانەیە کە کەشتیەکانیان نوقمبوون و بوون بە خۆراکی ماسی و قرش و حوت و نەهەنگە زەبەالحەکان. نمونەکەی ژیژەک ئەو دیفاکتۆیەی زەقکردەوە کە ڕەگەزپەرستی وەک دەیەکانی سەرەتا و ناوەڕاستی سەدەی بیستەم ،بەتەنها کێشەیەکی ناوخۆیی نیە ،بەڵکو بووە بە گرفتێکی گڵۆباڵ کە زۆرجار سەر لێ شێوێنەریشە .بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی مەسەلەکە، ئاماژەی بە دوو چەمکدا لەالی فرۆید و بادیۆ کە بریتین لە پارادۆکسی دراوسێو پڕۆلیتاریای سەرهەڵگر.
ژیژەک لە نزیکەوە کەسێکی تر بوو، ماندوو ،ڕەنگێکی کریستاڵی و خاوەن گێسچەر و جوڵەی ئەوتۆ لە دەستەکان و دەموچاویدا کە هەستمدەکرد لەبەر جەنجاڵی مێشکی و ئایدیاکانی ناو سەری، لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدا نین بادیۆ :پەنابەر وەک پڕۆلیتاریای گەڕۆک
سەرنجێکی تری ژیژەک دەربارەی پەنابەر گفتوگۆکردنی ئەو تێزەی ئاالن بادیۆ بوو کە پێی وایە پەنابەران دوا فۆرمی بەرجەستەبووی پرۆلیتاریان: پەنابەران دەشێت وا پێناسەبکرێن کە پڕۆلیتاریایەکن گەڕۆک و سەرهەڵگر. ئەگەر لە ئایندەدا شۆڕشێک لە ئەوروپادا دژ بە کەپیتالیزم بکرێت ئەوە پەنابەرە هەژارەکانن کەوەک دوا مۆدێلی پرۆلیتاریا ،پێی هەڵدەستن .بە بۆچوونی ژیژەک ،گەرچی وەک خۆیشی وتی کە تاڕادەیەک یۆتۆپیستانەیە ،دەبێت کێشەی پەنابەران ڕادیکااڵنە چارەسەر بکرێت ،چونکە خودی مەسەلەی قاچاخچێتیکردن بە هاوردەکردنی کرێکارەوە ،بووە بە بزنس و جۆرێک لە بازرگانی کە زیاد لە ١٠ملیار یۆرۆی تێدا خەرجکراوە .ڕەنگە یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ گرفتی پەنابەران و کەمکردنەوەی هانابردن و سەرهەڵگرتنیان بۆ ئەوروپا و هاوردەکردنیان وەک کرێکاری پلە نزم لە ئایندەدا بە قازانجی کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان، هەناردەکردنی ئاشتی بێت بۆ
واڵتەکانیان نەک وەک جوگرافیایەکی بەقوربانیکراوی جیۆپۆلەتیکی دەوڵەتە زلهێزەکان ببینرێن بۆ یەکااڵکردنەوەی ملمالنێکانی نێوان خۆیان ،کە دیارترین نمونەکانیشیان وێرانبوون و داڕمانی ژێرخان و ئاسایشی واڵتانی وەک عێراق، سوریا و ئەفگانستانن.
ئیکۆلۆژیا وەک ئایدیۆلۆژیایەکی تەریب بە زیادخەرجی مرۆڤ وەک ئۆیدیپۆسێکی گوناهبار بەرامبەر بە دایک -خاک
وەک دوا تەوەری گفتۆگۆکە، زۆرترین قسە لەسەر دۆخی زەوی وەک هەسارەیەک بوو کە بەردەوام لێی دەدرێتو لەژێر فشاری کۆمپانیاو زیادەڕەوی لە بەرهەمهێناندا ،ژینگەکەی وێران دەکرێت .ژیژەک ڕای وا بوو کە هەموو ئەو کەمپەین و ڕێکخراوە ژینگەپارێزانەی ئیش لەسەر ئەم تێمایە دەکەن ،نائاگا ئەو هەستە ئۆیدیپۆسییەیان لە مرۆڤدا دروستکردووە کە گوناهبارە بەرامبەر بە خاک-دایک ی، بە چەشنێک کە ڕۆژانە القەی دەکات و لێی دەبات .بە بۆچوونی ئەو ،ئەمە مەترسیدارترین گرفتی سەدەی ٢١ دەبێت ،چونکە هەموو ئەوانەی دەخوازن مرۆڤ هۆشیاربکەنەوە لەوەی کە ژینگە بپارێزن و حورمەت بۆ زەوی-خاک-دایک بگێڕنەوە ،بەوەی کە قوتوی کۆکا کۆال یان کاغەز و کەلوپەلی نایلۆن ریسایکلین بکەن ،ناتوانن ئێخەی کارگە زەبەالحەکان بگرن و بە گوتاری میدیاییان ،کار لەسەر گەمەکردن بە ویژدانی تاکەکەسەکان وەک بەرهەمهێنەری پۆخڵەوات و قێزەونکردنی سەر زەمین دەکەن. ئەم دۆخی دروستکردنی هەستکردن بە گوناهە لە ویژدانی مرۆڤدا بۆ خۆی جۆرێکی ترە لە ئایدیۆلۆژیا کە گرێدراوی کۆنسیومەریزم و زیادەخەرجیە ،چونکە کەم نین ئەو کۆمپانیا و بازاڕانەی بەناوی خواردنی سروشتی ،ئیکۆلۆژی و بەرهەمی ناکیمیاویەوە ،سێوێکت بە نرخێکی ٤ جار لە نرخی خۆی زیاتر پێدەفرۆشن تا وات لێبکەن کە هەستبکەیت بەو کارەت ،ڕێزی خاک دەگریت و ویژدانی خۆت ئۆرگازمدەکەیت ،تا ویژدانت ئاسوودەبکەیت و هەستبکەیت النیکەم تۆ یەکێک نیت لە القەکارەکانی دایکە زەوی .واتە بە گوتاری دژە زیادخەرجیو زیامەسرەفی ،چەشنێکی تر لە زیادخەرجی بەرهەمدەهێنێتەوە.
فرۆید :دراوسێ وەک سەرچاوەی ئەڤین
ژیژەک ڕای وا بوو کە کەس نەیتوانیوە هێندەی فرۆید لە لێکدانەوەیدا بۆ گرفتی کینە لە بەرامبەر ،وردبێت ،بەتایبەتی کاتێک ئەو وتە بەناوبانگەی مەسیحیەتی شیکارکردووە کە دەڵێت“ :دراوسێکەتت وەک خۆت ،خۆشبوێت” .فرۆید لەوەدا وردە کە لە بنەڕەتدا خودی سوبێکتی مرۆڤ وەک پەرتپەرت و کەرتکەرت شیکاردەکات ،نەوەک خودێکی سەربەخۆو خاوەن یەک شوناس ،هەر بۆیە بەو ڕەخنەیەی لە یەکێک لە گرنگترین بانگەشە سەرەکیەکانی مەسیحیەت بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی ،پێمان دەڵێت کە بەتەنها ئەڤین بۆ دراوسێ وەک خۆتو مامەڵەکردنی وەک خۆت بەس نیە، چونکە لە بنەڕەتدا بەشێکی ناوەوەی تۆیش ئامادەبوونی ئەوە وەک هەڕەشەی پارانۆیی بۆ سەر ئاسایشی خۆت .ژیژەک بە ئاشکرا وتی :من لەگەڵ ئەوەدا نیم کە بڵێم با پەنابەرەکانمان خۆشبوێت. با خۆشمانبووێن ،بەس زۆریش نا... قەیناکە با هەبن ،تازە بوون بە دیفاکتۆو سەپاون بەسەرماندا ،با خۆشمانبوێن و قبوڵیان بکەین تاوەکو ئەمەی کە هەیشمانە لە دەستمان نەچێت ،چونکە ئەم جۆرە گوتارە دیسانەوە گرفتی پەنابەران لە قەیرانێکی نێودەوڵەتی و گڵۆباڵەوە دەکاتەوە بە گرفتێکی لۆکاڵ.
بروا عەالدین لە چاوەڕوانی ئیمزاکەی ژیژەک دا
ئاوات ئەحمەد دەینووسێت
وەک پێشوازی/ ماڵئاواییەک لە ژیژەک: بەخێرهاتمەوە بۆ بیابانی واقیع
بێگومان مۆرکی گفتوگۆی ژیژەکی هەر خۆی خۆوەکیانەیەو پڕە لەو فۆرمەی قسەکردن کە لە جیهانی میدیای نوێدا بە درێژدادڕی و دووبارەکردنەوەی نمونە لە دوای نمونە بۆ ڕوونکردنەوەی پارادۆکسێک ،پێناسەدەکرێت .هەر بۆیە لە هۆڵەکەدا هەستت بە بێزاری کەس نەدەکرد ،بەڵکو تا دوا چرکەیش ئامادەبووەکان هەر چاوەڕوانی ڕەخنەو سەرنجی زیاتر بوون لێی ،بە ئەندازەیەک کە سێ جار جێال ئاگاداری کردەوە کە کاتەکەی تەواو بووەو دەبێت کۆتایی بە دیالۆگەکە بهێنن. دوابەدوای تەواوبوونی دیالۆگەکە، دەرفەتێکی کورت و بە پەلە ڕەخسا کە ژیژەک کتێبەکانی خۆی بۆ ئامادەبووان ئیمزابکات .من خۆم کە نزیکەی ١٧ کتێبی ژیژەکم خوێندۆتەوە و نزیکەی ٦٠کتێبیشیم بە زمانی ئینگلیزی هەن، لەناو ئەو ٧کتێبەدا کە وەرگێڕدرابوون بۆ زمانی سویدی و ٥دانەیان بۆ فرۆشتن دانرابوون ،کتێبی (بەخێربێیت بۆ بیابانی واقیع)ەکەیم کڕی تاوەکو خۆی بۆم ئیمزای بکات و وەک یادگاریەک لە کتێبخانەکەمدا بمێنێتەوە. ژیژەک لە نزیکەوە کەسێکی تر بوو، ماندوو ،ڕەنگێکی کریستاڵی و خاوەن گێسچەر و جوڵەی ئەوتۆ لە دەستەکان و دەموچاویدا کە هەستمدەکرد لەبەر جەنجاڵی مێشکی و ئایدیاکانی ناو سەری ،لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدا نین. سەرەیەکی زۆری بۆ گیرابوو ،ناڕازی لەوەی کە دوای ٢کاژێر قسەکردن، ئینجا دەبێت دابنیشێت ئیمزا بکات و وەاڵمی خێرای ئەو هەموو خەڵکە بداتەوە ،گلەیی لە نەریتی ئیمزاکردنی کتێب بۆ خوێنەران دەکرد .پاش ئیمزاکردنی کتێبەکە و گرتنی چەند وێنەیەکی بە پەلە ،من هۆڵەکەم بەجێهيشت و گەڕامەوە بۆ ناو بیابانە وشکەکەی واقیعی سویدی .رۆژی پاشتر لە گەڕانەوەمدا بۆشارە سویدیەکەم کە (یۆتۆبۆری) یە ،لە شەمەندەفەرەکەدا لە خۆم دەپرسی :کێ هەیە من وەک دراوسێیەک قبوڵبکات لە کاتێکدا وا بۆ نزیکەی ٢٠ساڵ دەچێت بێگانە و نامۆم بە شارە کوردستانیەکەی خۆم کە (سلێمانی) یە؟
ئەپیرۆ
پرسیاری زانستی و پرسیاری فەلسەفی تێلیسی مایلیتۆسی یەکەمین فەیلەسوفە لە مێژووی هزری خۆرئاواییدا ،هاوکات یەکەمین زاناشە، گەلێک داهێنانی زانستیی پێشکەش کردووە، میتۆدی زانستیی بۆ لێکۆڵینەوەکانی بەکارهێناوە (لەگەڵ خۆشی نەیدەزانی کە وادەکات) واتە لەناو کایەی سروشتدا کاری کردووە ،هاوکات بیری لە کایەی دەرەوەی سروشتیش کردۆتەوەو پرسیاری کردووە :ئەسڵی شتەکان چین؟ دوایی هەر خۆی وەاڵمی داوەتەوە کە ئاوە .مەبەستم لەو قسانە چیە؟ دەمەوێت بڵێم زانست و فەلسەفە پێکەوە سەریانهەڵداوە ،فەیلەسوفانی سەرەتا لەهەمانکاتدا زاناش بوون .باسەکەی منیش پەیوەندیی نێوان پرسیاری فەلسەفی و پرسیاری زانستییە ،چ لەو ڕووەوە کە لەیەکتریی نزیکن ،یان لەو ڕووەوە کە لەیەک دوور دەکەونەوە. مرۆڤ بە سروشتی خۆی بوونەوەرێکە پرسیار زۆر دەکات ،دەیەوێت دیوە شاراوەکانی شتەکان بزانێت ،پرسیارکردن ڕێگایەکە بۆ تێرکردنی حەزی زانین کە لە ناخیدا ڕەگی داکوتاوە، ئەمەش سەرەکیترین خاسیەتە کە مرۆڤەکان لە بوونەوەرەکانی تر جیادەکاتەوەو هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ خاوەنی ئەقڵێکی زۆر گەشەکردووە .جیهانەکەشی پڕە لە شتی نەزانراو .ئەقڵیش خۆی سروشتێکی نەسرەوتی هەیەو بەردەوام پرسیاردەکات ،سەرسام دەبێت، بیردەکاتەوە .بەاڵم بیرکردنەوە ڕێگاو شێوازی جۆراوجۆری هەیە ،ئەوەی لێرەدا مەبەستمە، زیاتر وردبوونەوەیە لە دوو شێوازی سەرەکیی بیرکردنەوە :زانستی و فەلسەفی کە ئەوانیش دوو جۆر پرسیار بەرهەم دەهێنن :پرسیاری فەلسەفی و پرسیاری زانستی! ئەم دوو جۆرە پرسیارە چین؟ خاسییەتەکانیان چیەو لەچیدا لەیەکتریی جیاوازن؟ بێشک هەردوو پرسیارەکە ئامانجیان گەیشتنە بە هەقیقەت ،بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی دیاردەکانی دەوروپشتی مرۆڤ ،دەیانەوێت لە هۆیەکانیان تێبگەن ،بۆ ئەوەی ڕێگاکانی مامەڵەکردن لەگەڵیانداو چۆنێتی کۆنترۆڵکردنیان بۆ ئێمە فەراهەم بکەن .لەڕاستیدا کۆی شارستانێتییەکەی ئێمە هیچ نیە جگە لە وەاڵمی ئەو پرسیارانەی فەیلەسوفان و زانایان بەرزیان کردوونەتەوە .چونکە هەردوو جۆرەکەی پرسیارکردن پڕن لە کرێسیی وردبوونەوە ،پاشان گەڕان بەدوای چارەسەر یان وەاڵم بۆ ئەو گرفتانەی دێنە پێشەوە. دەبێت لەنێوان ئەم دوو پرسیارەدا چ جۆرە پەیوەندییەک هەبێت؟ ئایا پەیوەندیی پێکەوە کارکردن و هەماهەنگی و پێوەستبوونە ،یاخود پەیوەندیی جیابوونەوەو ناکۆکی و لێک دوور کەوتنەوەیە؟ ئەم دووجۆرە پرسیارە ،لە گەلێک ڕووەوە بەناو یەکترییدا چوون ،بەجۆرێک کە واهەست دەکەین دوایەکی لێک جیانەکراوەن :فەیلەسوف و زانا دوو کەسن کە خاوەنی هەستێکی ئیشکالییانەن، واتە گومان زۆر دەکەن و پرسیاری لە پشتەوەی دیاردەکان دەکەن و بە ڕووکەشەکان ڕازی نابن. فەیلەسوفان پرسیاردەکەن و زانایانیش وەاڵم دەدەنەوە .پاشانیش جارێکی دیکە فەیلەسوفان گومان دەخەنە بەر وەاڵمەکان ،پرسیاری دیکە بەرزدەکەنەوە .هاوکات زانایانیش پرسیاری خۆیان هەیە ،ئەوانیش کە پرسیار دەکەن ،یەکێک لەوانەی دێتە پێشەوە بۆ وەاڵمدانەوە فەیلەسوفە. ئەگەر لە ساتەوەختێکدا کێشە کەوتە نێوانی فەلسەفەو زانستەوە ،ئەوە پرۆسەی بنیاتنانی شارستانی پەکی دەکەوێت ،ڕێک وەک ئەوەی کلۆد بێرناری فرانسەیی دەڵێت“ :فەلسەفە بێ زانست کوێرەو زانستیش بێ فەلسەفە ،گێڕە”. ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبدەین ،ئەوەیە کە هەردوو پرسیارەکە ،لە ئاستی زانینی ئاسایی تێدەپەڕن ،گرنگییەکی ئەوتۆ بە هەست و تێگەیشتنی باو نادەن ،هەردوکیان نیگەرانییەک، ناسەقامگیرییەکی مەعریفییانەی قووڵیان لەهەناویاندا هەڵگرتووە ،هەتا ئەو پەڕی توانا، بگرە هەتا ئەوپەڕی بڕکردنی ئەقڵ و ئەندێشە ،لە گرفتەکاندا قووڵ دەبنەوە .زۆرجار لە جێگایەکدا فەلسەفەیەک بەهەردوکیان کۆدەبنەوەو پێکدەهێنن کە پایەکانی لەسەر زانست دامەزراوە، وەک فەلسەفەی مارکسیزم ،پۆزەتیفیزم. لەگەڵ ئەوەشدا ،کۆمەڵێک جیاوازیی لەنێوان بونیادو پێکهاتەی ئەم دوو جۆرە پرسیارەدا هەیە ،چونکە ئەوەی زانست گرنگیی پێدەدات پرسە زانستییە بەرهەستەکانە ،بەاڵم فەلسەفە خۆی بە مەسەلە مێتافیزیکییەکانەوە سەرقاڵ کردووە کە قابیلی ئەوە نین ببرێنە ناو تاقیگە
زانستییەکانەوە .واتە کایەی کارکردنی فەلسەفە دۆزینەوەی هۆیە بنەڕەتییە گەردونییەکان و لێکۆڵینەوە گشتگیرەکانە ،تۆژینەوەیە لە بوون وەک گشت ،کایەی کارکردنی فەلسەفە گەردوونە بەسەریەکەوە .بەاڵم زانست لەناو سروشتی دەوروبەرماندا کاردەکات ،هەرجارەی دیاردەیەک، گرفتێک تاقیکردنەوەیەک وەردەگرێت و تا ئەوپەڕی تێیدا قووڵ دەبێتەوە. کێبڕکێی نێوان زانست و فەلسەفە لە لوتکەی هاوکارییدایە ،هاوکاریکردنیان ئەوپەڕی ناکۆکی و مشتومڕە .لێرەدا بواری ئەوەمان نیە لەهۆیەکانی ئەم پەیوەندییە پڕ لە ئیشکالە بکۆڵینەوە ،بەاڵم گرنگە ئاماژە بکەین بۆ ئەوەی کە یەکەمین فەیلەسوفەکان ،هەر خۆیشیان یەکەمین زاناکان بوون و دواتر پێڕەوەکانیان جیابوونەوە .لەئێستادا دەبینین کە بواری کارکردنی زانست واقیعی بەرهەستە واتە جیهانی سروشتیی ،بەاڵم بواری کارکردنی فەلسەفە پرسە ئەقڵێنراوەکانە (واتە الیەنە مینۆکییەکانی بیرکردنەوە) ،واتە دەرەوەی سروشت یان مێتافیزیک .دەبێ ئەوەش بڵێین کە کایەی کارکردنی زانست کایەیەکی بەشەکیی تایبەتە ،خۆی بە دیاردەیەکی دیاریکراوەوە خەریک دەکات ،وەک کەوتنەخوارەوەی شتەکان (تیۆری کێشکردنی زەمین) بەاڵم فەلسەفە لە هەمەکەکان دەکۆڵێتەوە ،بۆ نمونە پرسیارێکی گشتی دەخاتە ڕوو :شت چیە؟ زانست لە وەاڵمدانەوەی پرسیارەکاندا، میتۆدێکی ئەزمونییانەی هەیە ،ئەو هەمیشە داتاکان کۆدەکاتەوە ،ڕێکیان دەخات ،تاقییان دەکاتەوە ،لێیانەوە دەگاتە دەرەنجام ،پاشان جار لەدوای جار تاقیکردنەوەکان دووبارە دەکاتەوە. بەاڵم فەلسەفە واناکات ،ئەو میتۆدێکی ئەقڵییانە پێڕەو دەکاتو لەناو تێڕامانەکانیدا بیردەکاتەوە، کارەکانی فەیلەسوف زۆر گریمانەیین ،داتاکانی بەردەستی زیاتر ئەقڵیین نەک ماتریاڵی ،ئەوەشی لەکۆتاییدا پێی دەگات ،ڕایەک ،بۆچوونێکە کە زۆر نابات ،فەیلەسوفێکی دیکە هەڵیدەوەشێنێتەوەو کاری زیاتری لەسەر دەکات ...سەرەنجام زانست لەکۆتاییدا کۆمەڵێک یاسا دەخاتە بەردەستمان، بەاڵم فەلسەفە جگە لە چەند تیۆرێک هیچی ترمان پێنادات. واتە پرسیاری زانستی پرسیارێکی بەرهەستەو میتۆدێکی ئەزمونیی پێڕەو دەکات و وەاڵمەکانیشی زۆر دیاریکراون و دەبن بە یاسا. بەاڵم پرسیاری فەلسەفیی پێڕەوێکی ئەقڵی بەکاردەهێنێت بۆ لێوردبوونەوەی و لەکۆتاییدا کۆمەڵێک تیۆر دەخاتە ڕوو کە جار لەدوای جار خۆی ڕەخنەیان لێدەگرێت و هەمواریان دەکات، بەاڵم زۆر زەحمەتە تیۆرەکانی ببن بە یاسا. ئەگەر بەراوردەکە چڕتر بکەینەوە :پرسیاری فەلسەفی لەپێناو بنیاتنانی زانینی گشتگیرو هەمەالیەندا ،کەچی هەر لە بنەڕەتەوە گومانی لە تواناکانی وەاڵمدانەوە هەیە ،چونکە لەفەلسەفەدا شتێک نیە ناوی کۆتا وەاڵمی یەکالییکەرەوە بێت. ئەگەر چاوێک بە ژیانی سۆکراتدا بخشێنین دەبینین هەموو تەمەنی خۆی بۆ ئەوە تەرخانکردووە کە گومان بخاتە بەر زانینی ئەوانەی الفی شارەزاییو دانایی لێدەدەن ،فەلسەفە تا ئەمڕۆش هەر لە تەقەلالی بەدرۆخستنەوەی دڵنیاییەکانو دۆگماکاندایە .هەروەها پرسیاری فەلسەفە خاسییەتی ئەوەشی هەیە کە زنجیرەیەک پرسیارەو هەمیشە پرسیاری دیکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت ،واتە هەر وەاڵمێک کە بە پرسیارەکەی دەدەینەوە ،خۆی لەخۆیدا وروژێنەری پرسیارێکی نوێ یان زیاترە .هەربۆیەشە کارل یاسپەرس جەخت دەکات کە لە فەلسەفەدا پرسیارکردن لە وەاڵمدانەوە گرنگترە ،پێویستە هەموو وەاڵمێک بگۆڕێت بۆ پرسیارێکی نوێ. کەواتە دەتوانین لە ڕووی سروشتی بابەتەکانیان و میتۆد و ئامانجەکانیانەوە هەردوو پرسیارەکە لەیەکتریی جیابکەینەوە ،هەروەها دەتوانین سەرنجی ئەوەش بدەین کە هەردوکیان لە سەرەتایەکی زۆر سادەوە دەستیان پێکردووە، بیرمەندانی سەرەتا ،لە وێنەی تێلیسو هاوڕێکانی، هەم بە فەیلەسوف و هەم بە زاناش لەقەڵەم دەدران ..لەو ساتەوە تا ئەمڕۆ دەبینین زانست پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە ،بەاڵم فەلسەفە هەنگاوی ئەوتۆی نەناوە .لەئێستادا ناوی زانا کۆنەکان وەک ئەرشیف دەهێنین، کارەکانی ئەرخەمێدس گرنگییەکی مێژوویی زیاتریان نەماوە؛ کەچی ناتوانین لە لێکۆڵینەوە فەلسەفییەکاندا دەسبەرداری ئەفالتون و ئەرەستۆ ببین.
�� ن�� س � � � � ێ� ێ پ ت
16
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )٥4سێشەممە 2020/2/4
جیهان لە سەردەمی درەوشانەوەی ســ
دەربارەی دیدارەکــــــــ
ئەندێشەی دەرەوە هاوار محەمەد دەینووسێت
دەرەوە کوێیە؟ ()٤ فوكۆ ناو لهم پهیوهندییانهی دهسهاڵت دهنێت “دایاگرام”. دایاگرام ]نەخشە یان هێڵکارى[ خودى دهرهوه نییه ،بهڵكو له دهرهوه دێت ،ئهو مهودا ستراتیژیهیه كه هێزهكان لهگهڵ یهكدا دهخاته پهیوهندییهوه ،بهاڵم دهرهوه مهودایهكی كراوهیه ،پانتاییهكی بهرینه كه دایاگرامە جیاوازهكان به گوێرهی جۆری پهیوهندیی هێزهكان تێیدا دروست دهبن ،خهسڵهتی دایاگرامەکان دۆخی گۆڕان و فرهوێنهیی و جوڵه و لێك نزیكبوونهوه و لێك دووركهوتنهوهیه ،مومارهسهی هێز و نواندنی بەرەنگارییە. له ههر پهیوهندییهكی دهسهاڵت لهگهڵ مهعریفهدا دایاگرامێکى بێ فۆڕم و دیارینهكراو شێوه و فۆڕم وهردهگرێت ،چونكه وهك گوتمان دهسهاڵت لهڕێگهی مهعریفهوه دهبێته كرده ،دایاگرامەکان دهچنه نێو بواری بینین و گوتنهوه ،بهاڵم هەر دایاگرامێک له پهیوهندیدایه لهگهڵ دایاگرامێکى تردا كه له دهرهوه دێت ،بهم مانایهش دهرهوه جێگای هێزه پهرش و باڵوهكانه بهرلهوهی بچنه پهیوهندییهوه لهگهڵ یهكتردا و بەرلەوەى بەکردەیى ببن .ئهم ناوچهیه ههمیشه وهك دهرهوه و وهك بوارێكی كراوه دهمێنێتهوه و نەخشەى دیكه بهرههم دههێنێت و ناهێڵێت نەخشە بەکردەییبووەکان ڕەقهەڵبێن و کریستاڵیزە ببن .هەر یەکێک لەم دایاگرامانە لەگەڵ خاڵێکى مەرجەعیدا لەپەیوەندیدایە :بۆ نموونه له سهدهكانی ناوهڕاستدا مرۆڤ لهگهڵ خوادا له پهیوهندیدا بوو ،خودا هێزی “نواندنهوه“ representationبوو ،پهیوهندیی نێوان مرۆڤ و دهسهاڵتی خودایی بریتیبوو له دایاگرامێک كه دواتر بۆ چەند دایاگرامێکى دیكه پاشهكشه دهكات ،چونكه مرۆڤ لهگهڵ كۆمهڵه هێزێكی تردا دهكهوێته پهیوهندییهوه ،لەوانە هێزی “ژیان و كار و زمان” .مێژووی ئهم گۆڕانانه بریتییه له صیرورهی هێزهكان، مێژوو سهتحێكه كه وەک فۆکۆ دەڵێت“ :لە غیابى درەوشانەوەى خودا’’دا ،صیرورهی ئهم هێزانهی تێدا دهردهكهوێت. مادام دهرهوه پانتاییهكی تهمومژاوی و دیارینهكراو و بێ فۆڕمه، كهواته ناتوانین به دیاریكراوی ئهوه دیاری بكهین كه چییه ،بهاڵم دهتوانین الیهنی كهم وهك سهرچاوهی كۆمهڵێكى پنتی پهرژ و باڵوى هێزهكان لێی تێبگهین .با گریمانهی ئهوه بكهین دهرهوه بیركردنهوهیه ،بهو مانایهی دهرهوه سهرچاوهی بیركردنهوەیە .گهر دهرهوه سهرچاوهی بیركردنهوه بێت كهواته سوبێكت سهرچاوهی بیركردنهوه نییه ،ئهمهیش مانای ئهوهیه بیركردنهوه سهر به ناوهوه نییه و بهرههمی سوبێكتێكی بیركهرهوه نییه کە بە خۆدابڕینى لە دەرەوە و لە هەستەکانى و لە جیهانى دەوروبەرى بیر بکاتەوە .فۆکۆ لە “ئەندێشەى دەرەوە”دا ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە فۆرمولى “من بیردەکەوە”ى نێو مێژووى فەلسەفە لە بەرامبەر “من قسە دەکەم”ى نێو ئەدەبیاتدا هەڵدەوەشێتەوە؛ وەک ئەو دەڵێت دووەمیان وەک قڵپکراوەى یەکەمیان کار دەکات .فۆڕمى پەتیى “من قسە دەکەم” هیچ بابەتێکى نییە و هیچ ناوەڕۆکێک ناگەیەنێت جگە لە خودى قسەکردن ،واتە جگە لە خۆى .لە ئەدەبیاتدا زمان ئیمکانەکانى خۆى کەشف دەکات ،نەک قاڵبى دەربڕینى گوتارەکان بێت ،بەم واتایە گوتارى ئەم دەبڕینە خودى خۆیەتى نەک ناوەڕۆکێکى دیکە وەک بناغەى ئەم دەبڕینە .لێرەدا ئیدى زمان پەیوەندیى خۆى لەگەڵ مەرجەعەکاندا پچڕاندووە و هیچ ناوەندێک لەخۆیدا ناوەکیى ناکاتەوە تاوەکو دەریببڕێتەوە ،هەر لەبەرئەمەیشە کە دەربڕینێکى بەتاڵە و مانا ناگەیەنێت ،یان وەک فۆکۆ دەڵێت زمان بەرەو بۆشایى ملدەنێت. ئەى چۆن شتێک کە هەر خۆى بگەیەنێت ،هاوکات سوبێکت نییە و لە دەرەوەى خۆیەتى؟ فۆکۆ دەڵێت ئەمە بۆ نیگایەکى ڕووکەش ناوەکیکردنەوەیە ،بەاڵم ئەم ڕووداوە پتر تێپەڕگەیەکە بۆ “دەرەوە”؛ زمان چیتر ناچار نییە شتێکى تر بگەیەنێت ،لە شێوەى بوونى گوتار هەڵدێت و لە زنجیرەى نواندنەوە ]ئەوەى شتێک شتێکى تر بنوێنێتەوە یان بگەیەنێت[ تێدەپەڕێت ،لەبرى ئەوە بەناو خۆیدا پێچ لێدەدات و بەرمەبناى خۆى گەشە دەکات ،ئیدى فیکریش بەرەو دەرەوە پاڵدەنێت .لە ئەدەبیاتدا زمان تەنیا پەرە بەخۆى دەدات، هەتا زمانیش زیاتر پەرە بە خۆى بدات و لەبارەى خۆیەوە بدوێت، هێندەیش سوبێکت وەک قسەکەرێک هەڵدەوەشێتەوە“ :بوونى زمان تەنیا لە ونبوونى سوبێکتدا بۆ خۆى دەردەکەوێت’’ ،لەم سنوورەدا زمان دەبێتە جۆرێک سرتە و چپە ،جۆرێک ورتەورتى فەرامۆشکراو، هاوارى کپکراو ،زریکە (وەکو زریکەى کارەسات) .ئەم زمانەیە کە فیکر بە ئاگا دێنێتەوە .بالنشۆ لەیەکێک لە فراگمێنتەکانى “نووسینەوەى کارەسات”ـدا دەڵێت“ :فێرببە بە ئازار بیر بکەرەوە’’ .دەاللەتى ئەم وتەیە چییە؟ به پێی خوێندنهوهی دۆلۆز بۆ فوكۆ بیركردنهوه له دهرهوهى جەبرى بونیادەکانەوە ڕوودهدات :دهرهوهی بونیاد واته ئهو بۆشایی و چاڵهی كه دهكهوێته نێوان بینین و گوتنهوه ،کە لێرەدا “ئازار”ە .ئازار ناوترێت و نابینرێت بەڵکو ئەزموون دەکرێت .ئازار سوبێکت ناچار دەکات بیر لە خۆى و دۆخى خۆى و پەیوەندییەکەى لەگەڵ جیهاندا بکاتەوە .دەرەوە خۆى وەکو حزورێکى ئەرێنیى بۆ ناخرێتە ڕوو ،بەڵکو پتر وەک غیابێک دەخرێتەڕوو کە پاکشەکشە دەکات بۆ دوورترین پنت لە خۆیەوە کە تا ئێمە بەرەو ئەم غیابە بچین دەبێتە چاڵ :زمان خۆى ناوبۆش دەکات و تاوەکو بە ئاسانى بۆ “با”کانى دەرەوە ئاوەاڵ ببێت .دهرهوهی سوبێكت واته پهیوهندیی سوبێكت بهو هێزانهی كه لهگهڵیان دهكهوێته پهیوهندییهوه و له ههر سهردهمێكدا جۆرێك له سوبێكت بههۆیانهوه شێوه دهگرێت. بیركردنهوه نه خۆڕسكی ناوهوهی ئینسانه و نه وهرگیراو و پێدراوی كولتوورییه ،مرۆڤ ناتوانێت لهڕێگهی بیركردنهوهی ناوهكییهوه خۆی بناسێت و له خۆی و جیهان تێبگات ،وهك چۆن له ڕێگهی پهروهرده و تهڵقینكردنهوه لهخۆی تێناگات ،بهڵكو بهركهوتن لهگهڵ ئەو دهرهوهیە ناکۆتایەدا دروستی دهكات کە ناچار بە بیرکردنەوەى دەکات.
بڕوا عەالدین
سالڤۆ :فەیلەسوفی پارادۆکسەکان /لێبوکە چەپەکە بەمەبەستی ئامادەبوون لە دیدارەکەی سالڤۆی ژیژەکدا بە ناونیشانی (دەرکەوتنی سەرکردە بێئابڕووە نوێکان) کە (،)٢٠٢٠/١/٢٢ لە فۆرمی دیالۆگێکی کراوەدا لە کتێبخانەی گشتی شاری مالموێ سازکرا ،نزیکەی ٣کاژێر لە شەمەندەفەردا بووم تاوەکو خۆم بگەیەنمە هۆڵەکە و لە نزیکەوە بیبینم .هەموو ئەو پروپاگەندە و دەنگۆیانەی کە پێشتر لەڕێی تۆڕە میدیاییەکانەوە ئاگاداریان دەکردیتەوە لەوەی کە ڕەنگە جێگەت دەستنەکەوێت یان لەبەر قەرەباڵغی ،نەکرێیتە ژوورەوە ،زیادەڕەوییان تێدا نەبوو ،چونکە هۆڵەکە خۆی تەنها بەرگەی ٨٠٠کەسی دەگرت ،لە کاتێکدا زیاد لە هەزار کەسی تر لە سەرەیەکی تاقەتپڕوکێن و درێژدا وەستابوون و چاوەڕوانبوون بێنە ژوورە ،گەرچی نائومێدانە گەڕانەوە ،بەبێئەوەی بیبینن .بەشێکی زۆری ئامادەبووانی دیدارەکە، خوێندکارانی بەشی سۆسیۆلۆژیی زانکۆی (لوند) بوون کە نزیکەی چارەکێک لە شارەکەوە دوورە. ئەوەندەی من لە نزیکەوە گوێم لە گفتوگۆی ئامادەبووەکان دەبوو ،ئامادەبوونیان زیاتر لەبەر جەماوەریبوونی ژیژەک بوو لە دونیای ئەمڕۆدا وەک فیگەرێک یان ئەستێرەیەکی بواری ڕەخنەی کولتوری و سینەما ،کە ڕەخنە و بابەتەکانی لە یوتیوب و تۆڕە کۆمەاڵیەتیەکاندا زۆر ئاسان دەستەبەرن و تەنانەت مناڵيکیش دەتوانێت بیانبینێت .دیدارەکە لە فۆرمی پرسیار و وەاڵمدا بوو کە پێشتر لە نێوان ژیژەک و جێال کریچیچدا یەکااڵکرابۆوە گەرچی ژیژەک لەو فەیلەسوفانە نیە کە بتوانێت پابەند بێت بە کات و کڵێشەی بۆ دانراوەوە و بەردەوام لەوە زیاتر شیکاری دەکات و نمونە دەهێنێتەوە کە تۆ چاوەڕوانی دەکەیت .کۆی مشتومڕەکان لەسەر ئەو تەوەرانە بوو کە تایبەت بوون بە قەیران و کارەساتەکانی دونیای ئەمڕۆ :هەڵکشانی سەرکردە بێئابڕووە تازەکانی وەک ترەمپ کە چیتر پێویستیان بە دەمامکی ڕۆتینی نیە بۆ خۆنمایشکردن و هاتنە سەر شاشە ،گرفتی پەنابەران و گۆڕانیان لە کێشەیەکی ناوخۆیی واڵتەکانی خۆیانەوە بۆ بوونیان بە تەڵزگەیەکی گڵۆباڵ ،تەشەنەکردنی ڕەیسیزم و ڕەگەزپەرستی لە ئەمریکا و ئەوروپادا بەتایبەتی ،بەدگۆڕانی خودی گوتاری ژینگەپارێزی و ئیکۆلۆژیا بۆ ئایدیۆلۆژیایەکی وێرانکەر ،سیاسەتی سێکسواڵتی و لە هەموویشیان گرنگتر بەالی منەوە کە جوانترین و بەهادارترین تەوەری گفتوگۆکە بوو ،قسەکردن بوو لەسەر چەمکی دراوسێ کە بۆ من وەک کوردێک ،کە بەردەوام لە گرفت و تەنگژەدایە لەگەڵ دراوسێکانیدا و بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ دراوسێکانی ،ئەوەی دەهێنا کە ئەو رۆژەی بۆ تەرخانبکەم.
هەڵوەشاندنەوەی گاڵتەجاڕیەکانی دوالیزمەیەک :ترەمپ /جۆکەر
بە بڕوای ژیژەک ،یەکێک لە نهێنیەکانی هەڵبژاردنی ترەمپ بۆ بوونی بە سەرۆکی ئەمریکا ئیشکردنی بەردەوامی ئەو بوو لەسەر دواندنی جەماوەر و ئەوەی کە کێشەی ژیانی ڕۆژانەیە :ئاسایش و ئارامی ئەمریکیەکانی بەالوە گرنگترینە ،دەخوازێت هەژاری نەهێڵێت ،هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنێت تا گرفتی بێکاری بنەبڕبکات و ئەو وەهمەیان ال دروستبکات کە دەشێت ڕۆژێک لەڕۆژان هەمووان وەک خۆی، ببنە ملیۆنێر .بۆ سەرکەوتنیشی لەم کارەیدا بەناوی جەماوەریبوون و ئامادەبوونیەوە لە ژیانی رۆژانەی خەڵکدا کەوتە زاڵکردنی زمانێکی بەد ،بێشەرم و بێئابڕوو کە لە زۆربەی وتە و لێدوانەکانیدا دەیبینین .ترامپ الی ژیژەک لەوەدا جیایە لە کارەکتەری سەرەکی فیلمی جۆکەر کە کۆمیدیبوون و پێکەنینە زیادەڕەوەکانی، دەمڕووتی و فشقیات و گاڵتەجاڕیەکەی دەمامکێک نیە کە لە پشتیەوە کارەکتەرێکی مافخوراو ،چەوساوە وەستابێت کە بەدەست چەندین گرێی دەروونیی مناڵی یان نەبینینی لە واقیعدا وەک بێکارێکی نیمچە ئەبەدیەوە بناڵێنێت .بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم سیمپتۆمەیش بە گەڕانەوە بۆ هەریەک لە فرۆید و وانەکانی پاشتری الکانیش ،دەخوازێت لە ڕێی زاراوەی نوکتە و پەیوەندیەکانی بە نەستی مرۆڤەوە کە پێکەنین بەرهەمدەهێنن ،خەمگینی و دۆخی تراژیدی جۆکەر ڕوونبکاتەوە کە تەواو پێچەوانەی ترەمپە وەک فیگەرێکی کۆمیدی. فرۆید و الکان ڕایان وابوو کە پێکەنین بە
دەنگی بەرز یان قاقالێدانێکی ناجۆر و زیاد لە پێویست چەند میکانیزمێکی نائاگایانەیان لە پشتەوەیە :پێکەنین وەک کاردانەوە بۆ بزە و پێکەنینێک کە پێشوەخت بەرامبەرت کراوە تا بتوانیت پەیوەندیەکی کۆمەاڵیەتی بهێڵیتەوە، پێکەنین وەک کەرەستەیەکی الواز تا بتوانیت سەرنجی ئەوانی تر بۆ دۆخی خۆت ڕابکێشیت، دواجار پێکەنین وەک شاردنەوەی بوغز و کینە و چەپاندنی لە ڕووبەری کۆمەاڵیەتیدا تا توندوتیژیی ڕاستەوخۆ نەنوێنیت .وەک خۆیشی ڕوونی کردەوە ،زۆر کەس خودی ژیژەک بە جۆکەری چەپەکان ناودەبەن کە بەردەوام خاوەن زمانێکی توند ،هێرشبەرانەو جاڕزکەرانەیە کە وات لێدەکەن کاردانەوەت بەرامبەری شەڕانگێزانە بێت و بە نوکتەکانی و وەستان لەسەر دیمەنە بچووک و کۆمیدیەکانی ژیان ناچار بە کاردانەوەی پێچەوانەت دەکەن. لێ هێنانەپێکەنین و نوکتەکردن الی ژیژەک ڕاستە توند و بریندارکەرن ،بەس ئامانج لێیان بەرهەمهێنانی توندوتیژی نیە ،بەڵکو بۆ شکاندنی ئەو بەستەڵەکەی نەستی مرۆڤە کە جگە لە توندوتیژی یان بێدەنگی ،هیچ دەرچەیەکی تری نیە بۆ هاتنە گۆ و هێنانە قسەی ئارەزووە چەپێنراوەکانی .بە بۆبووچی ژیژەک ،تا بتوانین
ئەو دوو چەشنە لە پێکەنین و قاقا لە یەکتری جیابکەینەوە کە هاوکات جیاکردنەوەی دوو فۆرمیشە لە توندوتیژی ،دەبێت بە کەرەستەکانی دەروونشیکاری ،توانیبێتمان جیاوازی لە نێوان شادی وەک غەریزە و وەک ئارەزوویشدا بکەین، چونکە غەریزە لە فۆرمێکی بازنەیی دووبارەدا بەردەوام هەمان پڕۆسەیە کە جۆرێکە لە بێدەسەاڵتی و نەبوونی توانا بۆ زاڵبوون بەسەر خەم و پەژارەکاندا وەک ئەوەی لە کارەکتەری جۆکەردا بەرجەستە دەبێت ،بەس الی ترەمپ، کۆمیدیا و نوکتە بوون بە ئارەزوویەک بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر و زیاتر، نەوەک هەر لەو فۆرمە غەریزیەدا بمێننەوە کە کاردانەوەیەکی میکانیکیە بۆ کاردانەوەیەکی تر.
سەرکردەی پۆستمۆدێرن: نەمانی شکۆ /خەساندنی سیمبولیانە
لە بەشە تیۆریەکەی ئەم گفتوگۆیەدا لەسەر زاڵبوونی بێئابڕوویی و دەمڕووتی بە سەر سەرکردەکانی جیهاندا ،بەتایبەتی ترەمپ، ژیژەک لەسەر هەژموون و بەمۆدێلبوونی ئەو فۆرمە پۆستمۆدێرنە لە ئاکاری سەرۆک وەستا کە بە ناوی بۆ گرنگبوونی میللەتەکەی خۆیەوە ،بە ناوی ئەوەوە کە فیگەرێکی میللی/نیشتمانییانەی
هاواڵتیەکانی خۆیەتی و وەک فریادڕەسێک هەڵبژێردراوە ،گاڵتەی بە خەباتی جەماوەری، ڕێکخراوەکانی پەرەپێدانی مافی مرۆڤ یان مافی ژنان و پاراستنی ژینگە دێت .ئەم فۆرمە لە سەرۆک و سەرکردەی سیاسی چیتر لەو نمونە ترادسیۆنالیەی کەسێتی تۆتالیتێر ناچێت کە لە فۆرمەکانی وەک هیتلەر ،ستالین یان خومەینیو ماو دا بەرجەستەدەبوون ،واتە دەرکەوتنیان وەک مرۆڤێکی لەسەرخۆ و خوێنسارد ،ڕاشناڵو بیرکەرەوە ،خاوەن دیسپلین و پەیامێکی دیاریکراو کە بریتیە لە لەناوبردنی دوژمن و بوژاندنەوەی ئابووری و خزمەتکردنی واڵت. نمونەی کەسایەتیەکی وەک ترەمپ خۆبەخۆ گوزارشتکردنە لە نەمانی شکۆی سەرکردەو سەرۆک ،چونکە بەهیچ شێوەیەک پابەند نیە بە هیچ پێودانگ و بەهايەکی ئاکاریەوە بۆ ئەرکەکەی کە ڕێبەرایەتیکردنە .بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی ئەم تەنگژەیە لە ئەرک و وێنەی ترەمپدا وەک کەسێکی بازاڕی و گاڵتەجاڕ ،ژیژەک بە زمانە فرۆیدی-الکانیەکەی، جەختیکردەوە سەر چەمکی خەساندنی سیمبولییانە .ئەو ڕای وایە کە هەموو سەرکردە یان سەرۆکێک لە کایەی گشتی و جەماوەریدا جۆرێک لە دۆخی سایکۆکۆمەاڵیەتی دەگوزەرێنن
ت�سە ن�سدرو�س ت�ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
15
د.رۆژان عومەر ،پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە:
شێرپەنجە بە مانای مردن نایەت و دێوەزمە نییە د .رۆژان عومەر ،پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە ،پشتگیری ئەو بۆچوونە دەکات کە تووشبوون بە شێرپەنجە بە مانای مردن نایەت ،ئەو دەڵێت“ :کەسی تووشبوو بە شێرپەنجە ،دەروونێکی ئارامی هەبێ ،ئەگەری چارەسەربوونی زۆر خێراتر دەبێ و ڕێژەی باڵوبوونەوەی شێرپەنجەکەش ،بە جەستەیدا زۆر کەم دەبێ”. د .رۆژان عومەر ،کە رۆژانە لە نەخۆشخانەی هیوا تووشبووانی شێرپەنجە دەبینێت و چارەسەریان بۆ دەنووسێت ،لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ “زەمەن” باس لە هۆکارەکانی تووشبوونی شێرپەنجەو چۆنییەتی خۆپارێزیی لەو نەخۆشییە دەکات.
سازدانی :زەمەن
زەمەن :توێژینەوە تازەکان لە تووشبوون بەم نەخۆشییە ،باس لە چ هۆکارێکی سەرەکیی دەکەن ،هۆکارە سەرەکییەکانی چین؟ د .رۆژان عومەر :لە راستیدا کە باس لە شێرپەنجە دەکرێت دەبێ ئەوە بزانین کە گروپێکە لە نەخۆشیەکان و زیاتر لە ١٠٠جۆر شێرپەنجە هەیەو لە هەر جێگەیەک لە جەستەدا ئەگەری تووشبوونی بە شێرپەنجە هەیە .خانەکان یەکەی پێکاتەی لەشی مرۆڤەو لە دابەشبوونی بەردەوامدان ،کاتێ ئەم دابەشبوونە لە کۆنتڕۆڵی لەش دەردەچێت و ژمارەی خانەکان لە ماوەیەکی زۆر کەمدا زۆر زیاد دەکەن و گرێیەک دروست دەبێ پێی دەوترێ گرێی شێرپەنجەیی ئەمە هۆکاری سەرەکی تووشبوونە بە شێرپەنجە لە
کەسی تووشبوو بە شێرپەنجە دەروونێکی ئارامی هەبێ ،ئەگەری چارەسەربوونی زۆر خێراتر دەبێت
ڕووی زانستییەوە. زەمەن :چۆنیەتی خۆپاراستن ،یان گرنگترین ڕێگری لە تووشنەبوون بە شێرپەنجە چییە؟ د .رۆژان عومەر :لە هەموو جیهاندا سااڵنە رێژەی تووشبووانی شێرپەنجە لە زیادبووندایە. لەبەرئەوەی پێشتر ئەم نەخۆشییە نەزانراوە، زۆرجار پێشتر نەخۆش تا مردنیشی نەزانراوە نەخۆشییەکەی چییەو لەبەر چی مردووە ،بەاڵم ئێستا لەگەڵ دەرکەوتنی گرێکە بەهۆی زۆربوونی هۆشیاریی تەندروستی ،نەخۆشەکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ دەکات .بەمەش ژمارەی تووشبوونی شێرپەنجە بە ڕێژە لە زیادبووندایە بە سااڵنی پێشوو .هۆکارەکانی تووشبوونیش بەم نەخۆشییە نەک لە کوردستان ،لە هەموو جیهاندا لە زیادبووندایە. زەمەن :بەاڵم گەر دەستنیشان بکرێت ،هۆکارە سەرەکییەکەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە چییە، وەک پسپۆڕێک چۆن دەستنیشانی دەکەیت؟ د .رۆژان عومەر :هۆکاری بۆ ماوەیی و لە رێگەی جیناتەوە لە دایک و باوکەوە ،ئەمە ڕێژەیەکی کەمە ،کۆمەڵێک هۆکاری تریش هەن کە دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە ،دیارترینیان ئەمانەن( :جگەرە کێشان ،خواردنەوە کحولییەکان، پیسبوونی کەش و ئاووهەوا ،بەرکەوتن بە چەندین تیشکی زیانبەخش) هۆکاری تریش هەیە. *زۆرجار شێرپەنجە وەک دێوەزمەیەک سەیر دەکرێت ،ئایا وەک پزیشکێکی پسپۆڕ، پێتانوایە ئەم نەخۆشییە دێوەزمەیە ،یان نەخێر نەخۆشییەکە و وەک نەخۆشییەکانی ترو دەکرێت لە قۆناغێکدا کۆنتڕۆڵ بکرێت؟ د .رۆژان عومەر :لە راستیدا خۆپاراستن بە ڕێگەگرتن لە هۆکارەکانی شێرپەنجە دەبن. واتە وازهێنان لە جگەرەخواردن و خواردنەوە کحولییەکان و کەمکردنەوەی کێشی لەش و بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆرو وەرزشکردنی بەردەوام. زەمەن :بۆچوونێکی پزیشکی هەیە و پێی وایە، شێرپەنجەش وەک هەر نەخۆشییەکی تر ئاساییە و دەکرێت مرۆڤ تووشی ببێ و چارەسەر بکرێت؟
خۆپاراستن لە شێرپەنجە شێرپەنجە جیاواز نییە لە نەخۆشییەکانی دیکە ،ئەویش بە هەمانشێوە کۆمەڵێک ڕێگە هەیە ئەگەر پەیڕەویان بکەیت ئەوا لە نەخۆشییەکە بە دووردەبیت.
یەکەم :پێویستە ڕۆژانە سەوزە و میوە بخۆیت چونکە پاڵنەرێکی سەرەکین بۆ بە تەندروستمانەوەی خانەکانی جەخستە. دووەم :خوارنی خۆراکی تازە و دوورکەوتنەوە
پەیوەندییەکی زۆر زۆر هەیە .چونکە تەکنەلۆژیا زۆربەی کارەکانی مرۆڤی ئاسان کردووە .بەوەی لە ماوەیەکی کەمدا و بێ هیچ هیالکییەکی زۆر، ئیشەکانمان بەڕێوەدەجێت ،بۆ نموونە تەکنەلۆژیا بووەتە هۆکاری کەم جوڵەمان و بەهۆی بەکارهێنانی زۆری مۆبایل و ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی گواستنەوەو بەکارهێنانی زۆربەی کۆنتڕۆڵەکان بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ماڵەوە ،بەمەش جوڵەیەکی کەم و کێشی زیاد بۆ مرۆڤ دروست دەکات .ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی تووشبوونی شێرپەنجەیە .بەکارهێنانی تیشکی زیانبەخشیش لە زیادبووندایەو رۆژانەش بەرکەوتنمان لەگەڵ ئەم تیشکانەدا هەیە ،ئەمەش رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.
ئایا لەنێوان ئەم گەشبینی و رەشبینییەدا دیوە راستەقینەکەی شێرپەنجە چییە؟ د .رۆژان عومەر :شێرپەنجە هەردوو دیوەکەی هەیە ،بەاڵم مانای ئەوە نییە هەرکەس تووشی شێرپەنجە بووبێ بەو نەخۆشییە دەمرێ! دەبێ ئەوە بزانرێت ،شێرپەنجە بە مانای مردن نایەت و دێوەزمە نییە .لە قۆناغەکانی سەرەتایی نەخۆشیەکەشدا دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت و چارەسەر بکرێت و ئاسایی بێتەوە .نەخۆش بە تەواوەتی نەخۆشییەکە تێپەڕێنێ .بۆیە کاتێ کەسێ هەست دەکات گرێیەک لە شوێنێکی جەستەیدا دروست بووە پێویستە بە زوویی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات و نابێ فەرامۆش بکرێ ،هەندێجار لە سەرەتای نەخۆشییەکەدا ،بە نەشتەرگەرییەک کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکە بکرێ. بەاڵم بگاتە قۆناغی کۆتایی کەمێ چارەسەرکردنی ئەستەم دەبێ. زەمەن :باری دەروونی و سترێسی رۆژانە چ کاریگەرییەکی لەسەر تووشبوون بەم نەخۆشییە هەیە؟ د .رۆژان عومەر :تێکچوونی باری دەروونی و سترێس تەنها هۆکاری سەرەکی نین بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە .بەڵکو زۆربەی نەخۆشییەکانی مرۆڤ ،پەیوەندی بە سترێسەوە هەیە ،بەاڵم بۆ ئێمەی پزیشکی شێرپەنجە گرنگترین شت بەالمانەوە بۆ نەخۆش ،دەروونێکی ئارام و تەندروست بۆ کەسی تووشبوو بە شێرپەنجە. چونکە کەسی تووشبوو بە شێرپەنجە ،دەروونێکی ئارامی هەبێ ،ئەگەری چارەسەربوونی زۆر خێراتر دەبێ و ڕێژەی باڵوبوونەوەی شێرپەنجەکەش ،بە جەستەی نەخۆشەکەدا زۆر کەم دەبێ و دەتوانین بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی بکەین! زەمەن :ئەم خاڵە گرنگ بوو بۆ تووشبوانی شێرپەنجە ،کە باری دەروونیان ئارام و لەسەر خۆبن ،باسی بەرکەوتن بە تیشکی تەکنەلۆژیات کرد ،ئایا هیچ پەیوەندییەک هەیە لە نێوان شێرپەنجە و تەکنەلۆژیا ،بەتایبەتی ئەو بورجانەی هۆکارەکانی پەیوەندیکردن؟ د .رۆژان عومەر :بەڵێ و بە دڵنیاییەوە لە خواردنی لە قوتونراو و کەمکردنەوەی گۆشتی سوور سێیەم :گرنگیدان بە وەرزشکردنی رۆژانە و پێویستە هەفتانە زیاتر لە ١٥٠خولەک وەرزشبکرێت. چوارەم :کەم ماکیاژ کردن ،چوونکە ئەو مادە کیمیایانەی لە ماکیاژدا هەیە دەبێتە هۆی تێکدانی
*د .رۆژان عومەر حەسەن *دەرچووی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی ساڵی ٢٠٠٨ *پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە. *سەرۆکی بەشی ئۆنکۆلۆژی لە نەخۆشخانەی هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە. *بەشداری دەیان کۆنگرە و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان کردووە.
خانەکانی جەستە و ئەگەری زۆرە ببێتە هۆی شێرپەنجە. پێنجەم :جگەرە نەکێشان و نەخواردنەوەی کحول چونکە شێوازی گەشەی خانەکان تێکدەدەن. شەشەم :بەکارهێنانی کەمامە لەکاتێکدا لەگەڵ تووشبوویەکی شێرپەنجەدایت.
هۆکارەکانی توشبوون بە شێرپەنجە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی شێرپەنجە ،لە جیهاندا دووەم هۆکاری بەرباڵوی مردنە ،لە هەر شەش کەسێک کە دەمرێت ،یەکێکیان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە دەمرن.
هۆکارە وردەکانی شێرپەنجە
1
جگەرەکێشان
کێکە لە پاڵنەرە شانی جگەرە یە کێ ی کاریگەرییە کییەکان بەهۆ سەرە بەت دەبێتە هۆی یاییەکانی و بە تای کیم شێرپەنجەی سی توشبوون بە
2
ڵەوی قە
ش و ێ دبوونی ک وست زیا تەندر نا وە و خواردنی ی می خواردن و نە سەوزە
شێرپەنجە گەشەیەکی ناسروشتی خانەیەکی ئاساییە کە دەگۆڕێت بۆ خانەی شێرپەنجەیی و گەر ڕێگری لێ نەکرێت بە تەواوی ناوچەکانی جەستەدا باڵودەبێتەوە. یەکێک لە هۆکارەکان بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە ،بۆماوەییە ،بەاڵم ئەمە بە تەنها نابێتە هۆکاری تووشبوون بەو نەخۆشییە
3
مەترسیدارە ،بەڵکو چەند هۆکارێکی دیکەش هەیە کە بە گشتی خۆی لە سێ پاڵنەردا دەبینێتەوە. یەکەم :پاڵنەرە فیزیکییەکان ،وەک تیشکی سەروبنەوشەیی و تیشکە زیانبەخشەکانی دیکە. دووەم :مادە کیمییەکان ،وەک ئەو مادە
وەرزشنەکردن
وەرزشنەکردن و کەمی جوڵەی جەستەیی
4
زیانبەخشانەی کە جگەرەدا هەیە ،هەروەها مادەی ئەفالتۆکسین ،کە لە خواردندا هەیە، هەروەها مادەی زەرنیخ کە لە ئاودا هەیە. سێیەم :هەروەها هۆکارە بایەلۆجییەکان وەک ڤایرۆسەکانی کە دەبنە هۆی هەوکردنی جگەری جۆری Bو Cدەکرێت لەوێوە ببێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە.
کحول خواردن ەوە کحولیەکان یەکێکن لە هۆ کارە سە رەک ییەکان
5
سێکسکردن
سێکسکردن د ەکرێت ببێتە هۆی گواس تنەوەی خانە شێ رپەنجەیەکان هەروە ها ڤا یر ۆ سی جگەر ێت دەگواز ەوە کە ئەویش هۆکارێکی شێرپەنجەیە
بایەخی یاسای ماددەی هۆشبەرو كارتێكارە عەقڵییەكان شایان عەسكەری* ئەم یاسایە لە ١٠بەشو ٥١ماددە و هۆیەكانی دەرچوواندن و یازدە خشتە پێكهاتووە .ڕۆژی ٢٠١٩/١٢/٤لە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراو ڕۆژی ٢٠٢٠/١/١٢خوێندنەوەی سێیەم واتا دەنگدانی لەسەر كرا. بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی بازرگانی ناڕەواو بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرو كارتێكاری عەقڵی یاساكە دەركرا ،مەبەست لە كارتێكاری عەقڵی بەشێكی ئەو دەرمانانەی بواری نەخۆشیە دەروونیەكانن ،كە دەبنە هۆی ئاڵوودەبوون گەر بێ ئاگاداری پزیشك بەكاربهێنرێن. بەشی یەكەمی یاساكە پێناسەو ئامانجەكان لەخۆدەگرێت ،باس لەوە دەكات كە هەر تێكەڵەیەكی ڕەق یان شل یاخود گازی ،كە لە ماددەی هۆشبەر پێكهاتبێت ،بۆی هەیە سروشتی بێت وەكو حەشیش بۆی هەیە دەستكرد بێت وەكو كریستاڵ ،كە بۆ مەبەستی فرۆشتن یان بەكارهێنان بەشێوازێكی ناتەندروست و بە مەبەستی بازرگانی پێكردنی ناڕەوا هێنرابێتە ناو هەرێمی كوردستان ،ئەوا سزای بۆ دیاریكراوە. هەر ماددەیەكی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵی ،دەبێ لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستیدا بێتە ناو هەرێمی كوردستان ،بۆ مەبەستی بەكارهێنانی لە دروستكردنی دەرمانی پێویست ،هەروەها بۆ مەبەستی زانستییو پیشەسازی. ئامانجەكانی ئەم یاسایە بریتیە لە پاڵپشتیكردن و چڕكردنەوەی هەوڵەكانی دەزگاكانی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەو سنورداركردنی باڵوبوونەوەی ماددەی هۆشبەرو كارتێكاری عەقڵی .جێبەجێكردنی كارای پەیماننامە نێودەوڵەتیەكانی پەیوەندیدار بەو بابەتە ،هەروەها دابینكردنی ئەو ماددانە بەشێوەیەكی یاسایی بۆ مەبەستەكانی پزیشكییو زانستییو پیشەسازی. لە بەشی دووەمدا ،باس لەوە دەكات كە بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی ئەم یاسایە لیژنەیەكی بااڵ لە وەزارەتی تەندروستی پێكدەهێنرێت ،نوێنەری زۆربەی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەكان تیایدا ئەندام دەبن. بەشی سێیەم تایبەتە بە مۆڵەتی هاوردەكردن و هەناردەكردن و گواستنەوەو مەرجەكانی بەخشینی مۆڵەت ،وەزیری تەندروستی بەرپرسی ئەم مۆڵەتانەیە ،مۆڵەتەكە بۆ یەك ساڵ دەبێت و بڕو جۆری ماددەی هۆشبەرو كارتێكاری عەقڵی و پێشینە كیمیاییەكان ڕەچاو دەكرێت بۆ هاوردە و هەناردە ،مۆڵەتەكان تایبەت دەبن بۆ چەند شوێنێكی دیاریكراو كە بۆ مەبەستی پزیشكی یان زانستی یان پیشەسازی بەكاری دەهێنن ،هەروەها ئەو مۆڵەتانە نادرێت بە تاوانباری پێشوو بە تاوانی جینایەت یان كەتنێكی ئابڕووبەر، یان ئەوەی حوكمدراوە بە تاوانێك لەو تاوانانەی لە یاساكەدا باسیانكراوە ،وەكو بازرگانی كردنی ناڕەوا بە ماددەی هۆشبەرو كارتێكاری عەقڵی و پێشینەی كیمیایی. بەشی چوارەم باس لە نووسینی ڕەچەتەی پزیشكی و سەرفكردنی دەرمانسازان بۆ ماددەی هۆشبەرو كارتێكاری عەقڵی دەكات ،پزیشك تەنها بۆ مەبەستی پزیشكی دەتوانێ ئەو ماددانە بنووسێت بۆ نەخۆش لە چوارچێوەی ئەو رێنماییانەی كە وەزارەتی تەندروستی دەریدەكات و ناتوانێت هیچ بڕێك بۆخۆی بنووسێت، دەرمانساز تەنها بە ڕەچەتەی پزیشكی دەتوانێ ئەم ماددانە سەرف بكات. لە بەشی پێنجەم ئاماژە بەوە دەدات كە كارگەكان تەنها بەپێی ئەو مۆڵەتە دەتوانن ئەو ماددانە بەكاربهێنن كە وەزارەتی تەندروستی پێیان دەدات. بەشی شەشەم باس لە قەدەغەكردنی چاندنی ئەو ڕووەكانە دەكات كە ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵی لێ بەرهەم دێت لە هەر قۆناغێكی گەشەكردندا بێت ،تەنها بۆ مەبەستی زانستییو پزیشكی نەبێت. بەشی حەوتەم وردەكاری تۆماركردنی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە عەقڵیەكان و پێشینە كیمیاییەكان و چاودێریكردن و پشكنینیان باس دەكات ،پێویست دەكات ناوی ئەو كەسانە لە داتابەیسی وەزارەتی تەندروستی تۆمار بكرێت كە مامەڵەی یاسایی بەو ماددانەوە دەكەن ،هەروەها وەزارەت پابەند دەكات بە ئاگاداركردنەوەی دەروازە سنوورییەكان. بەشی هەشتەم تایبەتە بە سزاكان ،سزای لەسێدارەدان یان زیندانیكردنی هەتاهەتایی دیاریكراوە بۆ ئەو كەسانەی ،كە بازرگانی ناڕەوا دەكەن بە ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵی یان پێشینەی كیمیایی ،یان ڕووەكی ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵی یان پێشینەی كیمیایی چاندبێت بۆ مەبەستی بازرگانی پێكردنی ناڕەوا .بەمشێوەیە سزاكان بەپێی جۆری تاوانەكە دیاریكراوە كە زیندانی كاتی و پێپژاردنیشی تێدایە. بەشی نۆیەم باس لە رێوشوێنی چارەسەركردنی كەسانی ئاڵوودەبوو دەكات ،لێرەدا دادگا سەرپشكە كە ئایا سزای بەندكردنی كاتی و پێبژاردن دەسەپێنێ یان دانانی لە دامەزراوەیەكی تەندروستی تایبەت بە چارەسەری كەسانی ئاڵوودەبوو. بەشی دەیەم تایبەتە بە حوكمە گشتیی و كۆتاییەكان، سندوقێك دادەمەزرێت بۆ ئەو بڕە پارانەی كە لە پێبژاردنەكانەوە دەستدەكەوێت ،ئەو بڕە پارانە بەكاردێتەوە بۆ پارەداركردنی دامەزراوە تەندروستیەكانی تایبەتن بە چارەسەركردنی كەسانی ئاڵوودە بوو. دیارە یاسایەكی وا كاریگەری بەرچاوی دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرو كارتێكاری عەقڵی و پێشینە كیمیاییەكان كە بە نایاسایی بەكاردێت ،هەرزەكارو گەنج هێڵی یەكەمی ئامانجی بازرگانەكانن بۆ تووشكردن و ئاڵوودەكردنیان، لەو رێیەشەوە فرۆشی خۆیان زیاد دەكەن بێ گوێدانە ئاسەوارە خراپەكانی كە ئەو الوە ناچار دەبێت بۆ پەیداكردنی ماددەكە پەنا بۆ تاوانی دیكە ببات وەكو دزیكردن تاكو بتوانێ ماددە هۆشبەرەكە یان كارتێكاری عەقڵیەكە بكرێت ،بۆیە زۆر گرنگە الیەنی پەیوەنیدار بە وردی یاساكە جێبەجێبكات. *پەرلەمانتاری كوردستان
�� ڵ���ە ڵ��گە
14 یادەوەریی پزیشکێک
د .هەڤین کەمال هەفتانە دەینووسێت
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
كارتی سوور بۆ بڕیارێكی شارەوانی بەرزدەكەنەوە دوکاندارەکان پارەی خۆڵو خاشاك بە زۆر دەزاننو تابلۆی دوكانەكانیشیان لێدەكەنەوە مەزهەر كەریم
زەمەن +زەمەن ،چی دەزانیت لەبارەی زەمەنەوە؟ ڕوومکردە یاریدەدەرەکەم و دیسانەوە لێم پرسیەوە ،پێم بڵێ چی دەزانیت؟ _ ببورە ،تێنەگەیشتم مەبەستت چی بوو؟ +سەیرکە ئازیزم ،تۆ ھێشتا گەنجی لەوانەیە لەم قسانەی من تێنەگەیت. من ھەرچەند بەو قاوشەدا دەڕۆشتم و ئەو نەخۆشەم دەبینی لەسەر کورسییە سوڕاوەکەی ،دەمویست بڕۆم و دەستی بگرم و ئەو چیرۆکەی داڤینشی بۆ بگێڕمەوە .ئاخر ئەو ڕۆژانێک بوو مامۆستایەکی زانکۆی بەناوبانگ بوو، بەڕیز قوتابیەکانی دەوەستان بۆ وەرگرتنی وەاڵمی پرسیارێک ،یان تەنیا وێنەگرتنێک لەگەڵ ئەو .تا ئەو ڕۆژەی تووشی شەلەل بوو لە ئەنجامی ڕووداوێکی ھاتوچۆدا ،ھەموو جەستەی لە ئیش کەوت و گەشتە ڕادەیەک تەنیا ئێسک و پێستی مابوو لەگەڵ چاوێکی بەقواڵچووی غەمبار ،شەوان تا بەیانی لە ئازاردا دەینااڵند ،ھەموو قاوشەکەی بێزار کردبوو! ڕۆژێک تینم دایە بەر خۆم و چوومە بەردەمی و وتم :حەز دەکەم ئەم چیرۆکەت بۆ بگێڕمەوە“ :دەڵێن کە لیۆناردۆ داڤینشی تابلۆ بەناوبانگەکەی دەکێشا (دوا شیو) ،پێویستی بە کەسێک بوو کە خاوەنی ڕوخسارێکی ڕاستگۆو جوان بێت تا بیکات بە مۆدێل و وێنای مەسیحی پێبکات لە تابلۆکەیدا ،کە گەڕا گەنجێکی ڕوخسار جوانی دۆزییەوەو وێنەی کێشا .لە دوای چەند ساڵێک کە کاتی ئەوە ھات وێنەی (یەھودا) بکێشێت ،ویستی بە دوای ڕووخسارێکدا بگەڕێ کە گوناھکار بێت و ھیالک و ماندوو بێت بەدەست ئازاری ویژدانەوە. کە بەشەقامەکاندا دەگەڕا پیاوێکی سەر سپی ماندووی دۆزییەوەو لەبەر خۆیەوە وتی :ئەمە بوو من دەمویست . کە بردیەوە ماڵەوەو چونە شوێنی وێنەکێشانەکەی بۆی دەرکەوت ئەو پیرە ڕوخسار ناشرینە ھەمان ئەو گەنجە نازدارە بوو ،کە پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر وەک حەزرەتی مەسیح وێنەی کێشابوو . ئەو گەنجە لەماوەی چەند ساڵێکی کەمدا بە تەواوەتی گۆڕابوو بۆ پێچەوانەکەی ،زەمەن و ڕۆژگار وا گۆڕیبوویان بەھیچ جۆرێک نەئەناسرایەوە. من چیرۆکەکەم بۆ گێڕایەوەو وتم :ژیان ھەرگیز دادپەروەر نەبووەو ناشبێت ،ڕۆژگار خەڵکەکان دەگۆڕێت، چەندین پاشا دەکات بە گەداو چەندین گەداش دەکات بە پاشا ،نازانم بۆ حەز دەکەم ئەو قسانەت پێبڵێم؟ دەشزانم بۆ تۆ ھیچ ناگۆڕێت ،بەاڵم دەشزانم تۆ زۆر ورەت لەوە بەرزترە بە نەخۆشیەک بشکێت! ھیچ وەاڵمێکی نەدامەوە ،تەنیا بزەیەکی خستە سەر لێوەکانی و بەدەستی عەرەبانە سوڕاوەکەی لێخوڕی. ھەمووی دوو ڕۆژی نەبرد لەکاتی خەودا ماڵئاوایی کرد لە ژیان ،ئەو ڕۆژەی بردیان بەرەو ئارامگاکەی تەنیا براکەی لەگەڵیدا بوو ،ھیچ کام لەو قوتابیی و دۆستانەی کە لەدەوریا بوون لە کاتی لەش ساغیدا نەھاتن بۆ ناشتنی تەرمەکەی ،بەخێرایی تەرمەکەیان لەقەبرێکدا شاردەوەوەو ھەموو کتێب و نووسینەکانیشیان فرۆشتەوە بە کتێبخانەیەک . بڕوانە ،ئازیزم ،ئا ئەوەیە ڕۆژگارو دڵڕەقییەکانی ،ئەو زەمەنەی وەفایی بۆ ھیچ کەس نیە ،بۆیە پێت دەڵێم بۆ ھیچ شتێک خۆت زویر مەکە لەم ژیانە، ھەمیشە خۆڕاگر بە.
مەحمود محەمەد ،لە بازاڕی سلێمانی شاری مەزادخانەكەی پێشانگای فرۆشتنی كەلوپەلی كارەبایی هەیە ماوەی مانگێك دەبێت ناونیشانی دوكانەی لێكردۆتەوە. ئەم رێكارەی مەحمود محەمەد دوای ئەوە هات لەالیەن تیمەكانی شارەوانییەوە سێ مانگ لەمەوبەر داوایان لە گشت دوكاندارەكان كرد بۆ هەر یەك مەتر تابلۆ دەبێت ٣٠هەزار دینار بدەن یان تابلۆكان لێدەكەنەوە. “بەناچاری ناونیشانی دوكانەكانمان سڕیوەتەوەو لەزگەی سپیمان لێداون”. بەدەر لە وەرگرتنی پارەی ناونیشانی دوكان هەموو مانگێك دوانزە هەزار دینار خۆڵو خاشاكیش لە دوكانداران وەردەگیرێت ،مەحمود محەمەد ،دەڵێت: كارەكەی ئەوان خۆڵی نیە ،خەڵكی دێت هەرچی پێویست بێت لە سەالجەو مجەمیدەو بەڕاد لە كارتۆنەكەدا دەیبات ئیتر بۆچی پارەی خۆڵ بدەم”. جۆرێك لە كۆدەنگی لەالی دوكاندارو كاسبكارانی ناو بازاڕ دروستبووە ،بەوەی پارەی خۆڵو خاشاك نەدەنو تابلۆی سەر دوكانەكانیشیان لێبكەنەوە ،ئەوەش لەبەرامبەر جێبەجێكردنی بڕیارێك لەالیەن وەزارەتی شارەوانیەوە كە بۆ هەردووكیان بڕە پارەیەك وەردەگیرێت. بڕیاری كۆكردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك لە ساڵی ٢٠١٦لەالیەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەركرا ،سەرەتا لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك چووە بواری جێبەجێكردنەوەو لە پارێزگای سلێمانیش ئەمساڵ جێبەجێدەكرێتو ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێناوە. شڤان ئەحمەد ،دوكاندارێكی ترە لە سلێمانیو ناڕازییە لە بڕیارەكە ،وتی: “لەوەتەی هەم 9٠هەزار سودم لەم حكومەتە نەبینیوە تابێم مانگانە 9٠
لەوەتەی هەم 90هەزار سودم لەم حكومەتە نەبینیوە تابێم مانگانە 90هەزار دیناری بدەمێ هەقی ناونیشانی دوكانەكەم هەزار دیناری بدەمێ هەقی ناونیشانی دوكانەكەم ،لەگەڵ ئەوەشدا تابلۆكەم هیچ ڕێگەیەكی لە حكومەت نەگرتووە، بگرە شێوازێكی جوانی بە شار بەخشیوە”. بێ ناونیشانی كێشەی بۆ دوكاندارەكان دروستكردووە ،ئێستا كڕیاران بە ئەستەم دوكانەكان لە یەكتر جیادەكەنەوە“ ،خەڵك بەئاسانی قەیسەریەكەمان ناناسنەوەو دوكانەكان لەیەك جیاناكرێنەوە ،خەڵك دوكان بەدوكان دەگەڕێت تا ئەو دوكانەی خۆی مەبەستیەتی ئەوكات دەیدۆزێتەوە”، شڤان ئەحمەد وای وت ،كە لەزگەیەكی سپی داوە لە شوێنی ناونیشانی دوكانەكەی. بڕیار وایە داهاتی كۆكردنەوەی خۆڵو خاشاكو ناونیشانی بازرگانی زۆرینەی بۆ حكومەت بێتو بڕیارەكەش زیاتر لە سلێمانی بەرهەڵستی بۆ پەیدابووە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی وتی“ :ئەو پارەیەی لە هاواڵتیان وەردەگیرێت %8٠ی بۆ حكومەتو لە %٢٠ی بۆ كۆمپانیای جێبەجێكارە”. زەردەشت رەفیق ،هۆشداری دا لەوەی ئەو هاواڵتیانەی پارەی خۆڵو خاشاكو ریكالمی بازرگانیو ناونیشانی دوكانەكانیان نادەن ،لەكاتی مامەڵەی یاسایی بە دوكانو ماڵەكانیانەوە
كارەكانیان ڕایی ناكرێت. بەپێی بڕیارەكە بۆ یەك مەتر دووجا فلێكس بۆ هەر دوكانێك ،سااڵنە ٣٠ی هەزار دینار وەردەگیرێت ،بۆ یەك مەتر ڕیكالمی تەلەفزیۆنیش سەدو بیستو پێنج هەزار دینار بۆ ساڵێك وەردەگیرێت. بەڕێوەبەری عومەر، كوردۆ شارەوانی، وەزارەتی راگەیاندنی رەتیكردەوە دەستكاری یاساكە بكرێتو بە “زەمەن”ی وت“ :لە هەموو دنیادا پارەی خۆڵو خاشاكو ریكالمی بازرگانی ناونیشانی دوكان وەردەگیرێت ،یاساكە
بەباشی چۆتە پێش ،بەشێكی ئەو پارەیەش بۆئەوە وەردەگیرێت ،تا بدرێت بە موچەی هاواڵتیانو پارە دەوران بكات لە بازاڕداو مامەڵەی پێوە بكرێت”. بەالی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانیەوە ئەو كەسانەی پارەی خۆڵو خاشاكو ناونیشانی بازرگانی نادەن ،چەند هاواڵتیەكی “كەمن” ،هەڕەشەی كردو وتی“ :ئەو كارەیان بەردەوام بۆ ناچێتە سەر ،هەر دەبێت پارەی خۆڵو خاشاك بدەن”. ناونیشانی بازرگانی سەر دوكانو
بازاڕەكان لە هەرێمی كوردستان بەتەواوەتی رێكنەخراوەو كاسبكاران بە ویستی خۆیان تابلۆو ناونیشانەكان دەنەخشێنن ،هەرچەندە ئەم بڕیارە رەنگە هەنگاوی سەرەتا بێت بۆ یەكخستنەوەكە ،بەاڵم بە بارگرانی بۆ سەر كاسبكاران لێكدەدرێتەوە. د محەمەد ئەمین ،پسپۆڕی ئابووریو مامۆستای زانكۆ ،بە “زەمەن”ی وت: “ئەو پارەیەی حكومەت لە دوكاندارانی وەردەگرێت بەناوی ریكالمی بازرگانی، ئەوا زیانی راستەوخۆی دەبێت بۆ سەر پڕۆژەی بچووك ،زۆر دوكاندار ئەگەری هەیە بەهۆی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەوە واز لە كارەكانیان بهێننو بە لێكردنەوەی نووسراوی سەر دوكانەكانیش سیمای شار دەشێوێت”. ئەو پسپۆڕەی ئابووری وتیشی: “دیار نیە ئەو ڕسوماتەی حكومەت لەبری ریكالمی بازرگانیو پارەی خۆڵو خاشاك لە دوكاندارانو خەڵكی وەردەگرێت بۆ زیادكردنی خزمەتگوزاری زیاترە ،بەاڵم تا دێت خزمەتگوزاری لە شارەكان ،كەم دەبێتەوە ،سەرەتاییترین خزمەتگوزاری پاكوخاوێنی شارەكانە ،كەچی ئەمەش بەدیناكرێت ،كە ئەمە كاری كۆمپانیا نیە ،كاری وەزارەتی شارەوانیە”.
“ 67ملیۆن دینار پارەی ساڵێکم بۆ هاتۆتەوە” لە هەولێر پارەى ئاو لە نرخى خانوو زیاترە
هەولێر -هێدی ساڵح یاسین شەعبان ،دانیشتووی ناحیەی دارەتووی سەر بە هەولێرەو پسووڵەیەکی خەیاڵی بۆ هاتووەتەوە، بەجۆرێک پارەی یەک ساڵی ئاو لە نرخی خانووەکەی زیاترە. “رەنگە ئاو بووبێتە زێڕ ئێمە نەمانزانیبێت چونکە گەر نەوت و بەنزینیش بووایە هێندەی نەدەکرد”. یاسین پسوڵەکەى بەدەستێکى گرتبوو بە دەستەکەى ترى پێیدا دەکێشاو بە دەنگێکى بەرزو تێکەڵ لە نیگەرانى بێزارى خۆى لە پێوەرى ئاوى مااڵن نیشاندا. “پێوەری ئاوی ماڵەکەمان جگە لە ئاو ،دڵنیام هەواش تۆمار دەکات، چونکە ٦٧ملیۆن دینار پارەی ساڵێکم بۆ هاتۆتەوە ،ئەمە زۆر خەیاڵی و گاڵتەجاڕییەو هیچ پاساوێک نییە لە ١٢مانگدا هێندە ئاوم بەکارهێنابێت”. یاسین بۆ چارەسەرى کێشەکەى چەند مانگێکە هاتوچۆى زۆرى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى هەولێرى کردووە، بەاڵم هێشتا کێشەکەى بۆ چارەسەر نەکراوە. ساڵی ٢٠١٥بڕیاری بەستنی پێوەری ئاو بۆ مااڵن لەالیەن وەزارەتی شارەوانییەوە چووە بواری جێبەجێکردنەوەو بە کێشەو گرفتەوە دەستیپێکرد ،خەڵکێکى زۆر هەیە هەمان چیرۆکى یاسینیان هەیە. لە کارکردنم “لەکاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ،لەگەڵ چەندین هاواڵتی ناڕازی قسەم کردووەو پسووڵەیان پێبووە نرخی خەیاڵییان بۆ هاتۆتەوە”. پارێزەر دەریا سەعدوڵاڵ ،باسی گلەیی و گازندەی خەڵکی لەسەر هەڵە تۆمارکردنی پێوەری ئاوى کرد. بە “زەمەن”ی وت“ :ئەو ماوەیە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر
هاواڵتیەکم بینی ،بە بارودۆخێکی ناهەمواری دەروونیەوە دەیویست بەدواداچوون بۆ پێوەرەکەی بکرێت، ئەگەرچی خانووەکەی ١٠٠مەتر چوارگۆشە بوو ،بەاڵم لە پسوڵەکەی
داوا لە هاواڵتیان دەکەین پێوەری ماڵەکەیان لێبکەنەوەو بایکۆتی پرۆسەکە بکەن
دەستی نووسرابوو کە لە ساڵی رابردوو تاکو ئێستا بڕی ١٠٧ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هاتۆتەوە”. ئەو پارێزەرە ئاگادارە رۆژانە ژمارەیەکی زۆر هاواڵتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو دەکەن و گلەییان هەیە لەو بڕە پارەیەی بۆیان هاتوەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تائێستا زیاتر لە ٢٣٠هەزار پێوەر لە شاری هەولێر بەستراون و تاوەکو ئێستاش پرۆسەکە بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لەبارەی گرفتەکانی پێوەری ئاو روونکردنەوە دەدات و ئاشکرای دەکات پێوەرەکە گرفتی میکانیکی و مرۆیی هەیە. ئاری ئەحمەد ،بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە “زەمەن”ی وت“ :رەنگە
لەنێوان دوو هەزار پێوەر دانەیەکیان کێشەی تەکنیکی بۆ دروست ببێت و تێکبچێت ،بۆیە پێوەرەکە بڕی ئاوی بەکارهێنراو بەهەڵە تۆمار دەکات و نرخەکە وەکو خۆی ناچێتەوە بۆ مااڵن”. ئاری ئەحمەد لەبارەی گرفتی مرۆییش وتی“ :هەندێکجار لەکاتی خوێندنەوەی بڕی ئاوی بەکارهاتوو، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کارمەندی ژمارەیەک بەهەڵە دەنووسێت و بڕێک پارەی زیاتر بۆ هاواڵتی دەچێتەوە، یان هەندێکجار هاواڵتی دەستکاری پێوەرەکەی دەکات”. پەرلەمانی کوردستان گرفتی پێوەری ئاوی خستۆتەڕوو ،ئەگەرچی دانیشتنی تایبەتیشی بۆ کردووە، بەاڵم تاوەکو ئێستا چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە.
ئەندامی محەمەد، دابان فراکسیۆنی گۆڕان لە ماوەی رابردوودا بەدواداچوونى بۆ کێشەکە کردووە، لەوە دڵنیابووەتەوە گرفتەکە هیچ چارەسەرێکی نییە. وەزارەتی جارێکیش چەند شارەوانی ئاگادارکراوەتەوە کۆتایی بە پرۆسەکە بهێنێت و لەبری ئەوە بیر لە بەکارهێنانی ئامێرێکی تر بکرێتەوە ،بەاڵم تائێستا هیچ بڕیارێک لە وەزارەتەوە دەرنەکراوە. دابان وتى“ :ئەگەر وەزارەتی شارەوانی چارەسەرێکی گونجاو نەدۆزێتەوە ،بەردەوام هاواڵتییان پارەی زیادەیان بۆ بێتەوەو تێیدا هەڵوێستی ئێمە زەرەرمەندبن، جددیمان دەبێت و داوا لە هاواڵتیان دەکەین پێوەری ماڵەکەیان لێبکەنەوەو بایکۆتی پرۆسەکە بکەن”.
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )٥4سێشەممە ٢0٢0/٢/4
13
زیاد لە پێویست وابەستەین بە نەوتەوە دارا رەشید ،وەزیرى پالندانانی حکومەتی هەرێم:
خەرجییە گشتیەکانی حکومەت زیاد لە پێویستن دارا رەشید ،وەزیرى پالندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،رایدەگەیەنێت خەرجییە گشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاد لە پێویستن ،هێزی کار لە کەرتی گشتی لە رادەبەدەرە ،سیاسەتەکانی حکومەت ئاستەنگی دروستکردووە لەبەردەم گەشەکردنی کەرتی تایبەتدا دارا رەشید ،لەم چاوپێکەوتنەى “زەمەن”دا باس لەپالنی حکومەت دەکات بۆ گەشەپێدانی کەرتی ئابوورى و ئەنجامدانی چاکسازی و رەخساندنی هەلى کارکردن بۆ هاواڵتیان ،ئاماژە بەوەش دەکات ،کار دەکەن بۆ رێکخستنەوەی کۆنترۆل کردنی کوالیتی کااڵکان ،بە هەموو جۆرەکانیەوەو بەتایبەتی خۆراک و دەرمان. سازدانی :زەمەن
زەمەن :پالنی حکومەت چییە بۆ جۆراوجۆرکردنی داهات ،بۆ ئەوەى تەنها پشت بە داهاتی نەوت نەبەستێت؟ دارا رەشید :حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کابینەی هەشتەمەوە دەستی کردووە بە گرنگیدان بە ریفۆرمی ئابووری ،بە راگەیاندنی نەخشەرێگای ریفۆرمی ئابووری لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٦و ئەم ریفۆرمە درێژەی پێدرا ،لە کابینەی نۆیەم بە راگەیاندنی کارنامەی ٤ساڵ، کە بریتیە لە ئەنجامدانی چاکسازی لە ٧ئاستی دیاریکراودا خۆی ئەبینێت لە ٥٢هێڵی گشتی. نەخشەڕێگای چاکسازی ئابووری پەیامێکی سادە دەگەیەنێت ،کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت ئایندەیەکی باشترو گەشتری هەبێت ئەگەر بەیەکەوە کاربکەین بۆ جێبەجێکردنی. ئێمە زیاتر لە پێویست وابەستەین بە نەوتەوە ،خەرجییە گشتیەکانی حکومەتی هەرێم زیاد لە پێویستن ،هێزی کار لە کەرتی گشتی لە رادەبەدەرەو سیاسەتەکانمان ئاستەنگ دروستدەکەن لەبەردەم گەشەکردنی کەرتی تایبەت .دابەزینی نرخی نەوت ،دووچاری قەیرانی ئابووریی کردین ،کە پێویستە بەپێی کاریگەریەکانی هەنگاو بەرەو خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم دۆخە نوێیە بنێین. لەژێر رۆشنایی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،هەوڵ دەدەین ئەم چاکسازیانە ئەنجام بدەین ،بەبێ کەمکردنەوەی ئاستی گوزەران .هەروەها دڵنیایی دەدەین کە خەرجیە گشتیەکان سوودی بۆ هەموومان هەبێت و راستەوخۆ تەرخان بکرێن بۆ ئەو بوارانەی کە گرنگترینن بۆ ژیانی هاواڵتیانی هەرێمەکەمان. پرۆسەی خۆگونجاندنی ئابووری ،بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئایندەیەکی باشتر لەم نەخشە رێگایەدا“ :چاکسازی ئابووری لەپێناو بوژانەوەی هاوبەش وپاراستنی نەداران” روونکراوەتەوە. ئەم دۆکۆمێنتە پالنێکی روونی بۆ پەرەپێدانی مرۆیی داناوە لەڕێگەی بەرەوپێش بردنی چەندین کەرت وەکو پەروەردە ،تەندروستی و کار، هەروەها فرەچەشنکردنی ئابووری بەدەر لە نەوت ،بەمەرجی بەشداریکردنی کارای هەموو وەزارەتەکان و کۆی کۆمەڵگا. هاوکات لەگەڵ بایەخدان بە ئاسایش و پاراستنی کۆمەڵگە ،پێویستە ئامانجە ئابووریەکانیشمان لەبەرچاوبگرین .گرنگە برەو بدەین بە کەرتی تایبەت و راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ ئامادەکردنی هێزێکی کار کە تەنها گەورە نەبێت لە قەبارە بەڵکو بەرهەمهێنەریش بێت .پێویستە ئاسانکاری لە دامەزراندن و تۆمارکردن و داخستنی کۆمپانیا بکەین .پێویستە هانی پێشەنگی کار )�en )trepreneurshipبدەین ،بەتایبەتی لەناو الواندا ،کە کلیلی ئایندەی هەرێمی کوردستانن. پێویستە زیاتر بایەخ بە گەشەی کەرتی تایبەت بدەین ،لەڕێگەی کاراکردنی خاڵە سنوریەکان بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی .هەروەها وەبەرهێنان لە پەروەردەو راهێنانی تەکنیکی و پیشەیی یەکێکی ترە لە بوارەکان ،کە پێویستە پەرەیان پێ بدرێت .هاوکات لەگەڵ بەرەوپێشبردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ ،ئاو ،کارەبا ،تەندروستی و گەشتوگوزار لەڕێگەی پرۆگرامی دیاریکراو. ئەگەر بتوانین ئایندەی هەرێمی کوردستان، لەبەرچاوبگرین ،کە خاوەنی کەرتێکی تایبەتی گەشەسەندوو و خزمەتگوزاری گشتی کاراو زیادبوونی هەلی کارو دەستگەیشتنی گشتگیر بە خوێندن بە کواڵیتی بەرز هەر لە باخچەی
ساوایان تا قۆناغی ١٢بێت ،ئەوکات دەتوانین پالن بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە دابنێین .لە چوارچێوەی ئەم نەخشە رێگەیە ،لە پەراوێزی کارنامەی حکومەت و هێڵە گشتیەکان تەواوی ئەو چاکسازییانەی پێویستن لە کەرتەکانی بانکی ،کشتوکاڵی ،پیشەسازی ،کارەبا، گەشتیاری و کەرتی تایبەت دیاری کراون و ١١١خاڵی سەرەکی وەک ئەو سیاسەتانەی پێویستن بۆ پەیڕەوکردنیان دەستنیشانکراون بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی چاکسازی و پەرەپێدان لە ماوەیەکی دیاریکراودا .لەناو ئەم بەرنامەیەدا، کەموکورتیەکانی سێکتەرەکانی ئاو ،کارەبا، کشتوکاڵ ،پەروەردە ،تەندروستی ،بانک، کەرتی تایبەت ،گواستنەوە ،گەشتیار ،کەرتی گشتی و ئەوانەی تر دیاریکراون بە وردی و ئەو کارانەی پێویستن بکرێن چ لە رووی کرداری یان رێکخستنەوە یاساکان پەنجەیان لەسەر دانراون. زەمەن :یەکێک لەکارە هەرە سەرەکییەکانی هەر حکومەتێک بریتییە لە رەخساندنی هەلی کار بۆ هاواڵتیانی واڵتەکەى ،پالنی حکومەت چییە بۆ رەخساندنی هەلى کار بۆ هاواڵتیان، بەتایبەتی بۆ گەنجان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و کەمکردنەوەى رێژەى بێکارى؟ دارا رەشید :حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستپێکردنی چاکسازی لە کەرتی گشتی
حکومەت چاکسازی لە ٧ئاستدا دەکات کە ٥٢هێڵی گشتی لەخۆدەگرێت راگەیاندووە تاکو ئەو قەبارە گەورەیەی هەیە گەورەتر نەبێت .بۆیە برەودان بە کەرتی تایبەت کارێکی فەرزە تاکو هەلی کار بڕەخسێنێت بۆ ئەو کەسانەی ناچنە ناو کەرتی گشتیەوە. وەزارەتی پالندانان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتەکانی خوێندنی بااڵ ،پەروەردەو کارو کاروباری کۆمەاڵیەتی ،دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی بەرنامەی TVETبە هاوکاری UNESCOبە مەبەستی رێکخراوی هەڵسەنگاندنی بازاڕی کار لە کەرتی تایبەت، کە بریتیە لە ئەنجامدانی ریفۆرم لە خوێندنی پیشەیی لەسەر هەموو ئاستەکانی فێربوون تاکو پسپۆڕی پێویست بۆ کەرتی تایبەت دابین بکات، کە ئێستا زۆربەی ئەو پسپۆڕییانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دێن یان ئەوانەی هەن لەناو هەرێم بەو کوالیتیە نییە کە خاوەن کار دەیەوێت .قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە تەواو بووە ،کە بریتی بوو لە ئەنجامدانی رووپێوێکی فراوان ،کە لە رێگەی دەستەی ئاماری هەرێم ئەنجامدرا بۆ ٨سێکتەری ئابووری لە کەرتی تایبەت ،ئێستا خەریکی شیکردنەوەی قوڵتری ئەنجامەکانی بەدەست هاتوو لەم رووپێوەین تاکو کاریان لەسەر بکرێت لەالیەن وەزارەتە
پەیوەندیدارەکانەوە .ئەم بەرنامەیە یەکێکە لە بەرنامە سەرەکییەکانی واڵتان بۆ پێشخستنی کەرتی ئابووری لە رێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی پسپۆڕی خوێندنی پیشەیی و پڕکردنەوەی کەلێنەکان ،کە هەیە لە سیستمی خوێندن و فێرکردن ،تاکو ببێتە سەرچاوەی دابینکردنیان بۆ کەرتی تایبەت. زەمەن :پالن و پڕۆژەى حکومەت چییە بۆ پەرەپێدانی کواڵیتی کااڵو پاراستنی تەندروستی هاواڵتیان لەهەرێمی کوردستاندا؟ دارا رەشید :ئەم خاڵە زۆر گرنگەو حکومەتی هەرێم ،بایەخی زۆری پێداوە ،بۆیە ماوەیەکە کار دەکات بۆ رێکخستنەوەی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی کااڵکان ،بە هەموو جۆرەکانیەوەو بەتایبەتی خۆراک و دەرمان .لەسەر ئەم بنەمایە، رەشنووسی یاسای دەزگای خۆراک و دەرمان ئامادە کراوەو ئێستا خەریکی گەاڵڵەکردنی بۆچوونەکانین لەگەڵ الیەنە پەیوەندیدارەکان، بەمەبەستی تەواوکردنی و بڕیاردان لەسەری بە زووترین کات لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران. زەمەن :یەکێک لە بنەماکانی سەرکەوتنی هەر پالن و پڕۆژەو کارێک ،بریتییە لەهەبوونی ئامارو داتاو زانیارى پێویست ،وەزارەتی پالندانان چ هەنگاوێکی ناوە تا داتاو ئامارو زانیارى پێویست لەبەردەست حکومەتدا هەبێت؟ دارا رەشید :وەزارەتی پالندانان ،لە رێگەی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابینکردنی داتاو نیشاندەری ئاماری تاکو ببێتە بنەمای بەرنامەدانانی حکومەت .بۆیە دەستەی ئامار لە ماوەی ١٠ساڵی رابردوو توانی زۆربەی نیشاندەرە ئامارەکان ،کە گرنگییان هەیە لە بوارەکانی ئابووری ،تەندروستی ،پەروەردە، کۆمەاڵیەتی ،کشتوکاڵی ،پیشەسازی ،بازرگانی و سێکتەرەکانی تر بەدەست بهێنێت و بیخاتە بەردەم بڕیاربەدەستان .بۆ نموونە ،دەستەی ئامار نیشاندەرەکانی تایبەت بە هێزی کارو بێکاری بەردەوام بەدەست دەهێنێت و باڵوی دەکاتەوە ،هەژاری بابەتێکی تری ئابوورییە، کە وەزارەتی پالندانان گرنگی پێداوەو بەردەوام چاودێری کردووەو لە سااڵنی ٢٠٠٧ تاکو ٢٠١٨توانیویەتی رێژەکانی هەژمار بکات بە هاوکاری بانکی نێودەوڵەتی و باڵویان بکاتەوە ،نیشاندەرەکانی پەروەردەیی بە هەموو وردەکاریەکانیەوە لە رێگەی رووپێوی تایبەت بە هاوکاری رێکخراوی یونیسێف بەردەستن بۆ کارکردن لەسەریان ،چاالکی پیشەسازی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ پرۆژە گەورەو مامناوەندی بەردەستن ،داتای پێویست لەسەر بەروبوومی کشتوکاڵی هەیەو تیایدا وردەکاری بەرهەم ،تێچوو و زەوی بەکارهاتوو دیاری کراوە لەگەڵ بوونی زۆربەی نیشاندەرەکانی تەندروستی و بەتایبەتی مردنی منااڵن و بارودۆخی تەندروستی ئافرەت ،لەم دواییەش رووپێوێکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی بازاڕی کار لە رووی بوون و نەبوونی پسپۆڕی و شارەزایی ئەنجامدرا تاکو بەرچاو روونی بدات، کە تا چەند بازاڕی کاری کەرتی تایبەت سوودی وەرگرتووە لە سیستمی خوێندن و پەروەردە لە رووی دابین کردنی ئەو پسپۆڕییانەی پێویستن. ئێستاش وەزارەتی پالندانان سەرقاڵی خۆ ئامادە کردنە بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان ،کە بڕیارە کۆتایی ئەم ساڵ بکرێت و ئەگەر ئەم سەرژمێرییە جێبەجێ کرا ئەوا هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی تەواوی
ئەو نیشاندەرانەی پێویستن بۆ پەرەپێدانی هەرێمەکەمان و دەکرێت تا ١٠ساڵی تر بەرنامەو کاری لەسەر دابنرێت .ئەمەی سەرەوە تەنها بەشێکی ئەو نیشاندەرو داتایەن کە بەردەستنو وەزارەتی پالندانان بەشێکی زۆری تری داتاو نیشاندەری گرنگی بەردەستەو بەردەوام دابینی ئەکات و ئەیخاتە روو. زەمەن :حکومەتی هەرێم چ هەنگاوێکی ناوە بۆ بەئەلکترۆنیکردن حکومەت و پێشخستنی سیستمی کارگێڕی و بەڕێوەبردن و کەمکردنەوەى رۆتینات لە دام و دەزگاکاندا؟ دارا رەشید :ئەم بابەتە خاڵێکی سەرەکی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمەو لەسەرەتای دەستبەکاربوونی داوای لە وەزارەتەکانی پەیوەندیدار کردووە ،کە هەماهەنگی بکەن لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئەم خاڵە. یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی ئەم خاڵە بریتی بوو لە سەرلەنوێ داڕشتنەوەی سایتی ئەلکترۆنی حکومەت تاکو ببێتە سایتی گشتگیری هەموو وەزارەتەکان و نەک تەنها بۆ باڵوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری بێت ،بەڵکو ببێتە پێگەی ئەلکترۆنی بۆ جێبەجێکردنی زۆربەی کاروباری هاواڵتیان بە ئاسانترین و باشترین شێوە .بۆیە کارکردن لەم پێگەیە بەردەوامە چونکە پێویستی بە کات و ئەرکێکی زۆرە تا دەگەینە قۆناغێکی جێبەجێکردنی بەرز. زەمەن :حکومەت چ کارێکی کردووە بۆ گەشەپێدانی سەرچاوەى مرۆیی لە هەرێمی کوردستاندا؟ دارا رەشید :حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامەی خۆیدا گرنگی زۆری بە بواری پەرەپێدانی مرۆیی داوە بە تایبەتی سەرچاوە مرۆییەکان لە کەرتی گشتیدا ،کە دەکرێت لەم خااڵنەدا کورتیان بکەینەوە: .١لەپێناو سود وەرگرتنی باشتر لەو سەرچاوە مرۆییە دەوڵەمەندەی ،کە لە حکومەتی هەرێمی کودستاندا هەیە ،هەوڵدەدرێت پێداچوونەوە بکرێت بە هەیکەلییەتی سەرجەم وەزارەتەکان و دەستەکان و دواتر نووسینەوەی وەصفی وەزیفی بۆیان و دووبارە دابەشکردنەوەی ئەو سەرچاوە مرۆییە بەجۆرێک ،کە هەم کەسی شیاو لە شوێنی شیاوی خۆی دابنرێت بەپێی پسپۆری و ناونیشانی وەزیفی ،هەمیش بۆ نەهێشتنی دیاردەی بێکاری داپۆشراو (البطالة المقنعة) . .٢بۆ ئەوەی ئەو سەرچاوە مرۆییەی هەیە بەهێز بکرێت و بتوانێت بگاتە باشترین ئاست لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بە سەرجەم هاواڵتیان، لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە ،لە ڕێگەی وەزارەتی پالندانانەوەو
ریفۆرم لە خوێندنی پیشەیی دەکەین بۆئەوەی پسپۆڕی پێویست بۆ کەرتی تایبەت دابین بکەین بەشێوەیەکی بەردەوام خولی جۆراوجۆر بە کارمەندانی سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بدرێت لە بوارەکانی کارگێڕی ،دارایی، ئایتی ،زمان و بوارەکانی تری تایبەتمەند ،لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای کاری کارمەندان بەجۆرێک ،کە لە ستاندەرە نێودەوڵەتییەکان نزیک بێت ،ئەمە جگە لە کردنەوەی چەندین وۆرکشۆپ و کۆڕو سیمینارو دیبەیت لەو بوارانه. .3لە ئێستادا یاسای تایبەت بە ڕاهێنانغو ستراتیژیەتی ڕاهێنان لە بواری سەرچاوە مرۆییەکان ئامادەیەو لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری لەسەر دەدرێت. .٤بۆ پێگەیاندنی سەرچاوەیەکی مرۆیی بەهێز لە کارنامەی حکومەتدایە ،کە لە ڕێگەی هەردوو وەزارەتی پالندانان و خوێندنی بااڵوەو لەسەر بنەمای زانستی و پێویستی حکومەت بۆ پسپۆرییە دەگمەن و پێویستەکان دەرگای خۆپااڵوتن دەکاتەوە بۆ کارمەندان تاوەکو بچن لە زانکۆکانی ناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێم درێژە بە خوێندن بدەن لە ڕێگەی پڕۆژەی مۆڵەتی خوێندن ،ئەمەش کاریگەری پۆزەتیڤی زۆری دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکان و بەرزبوونەوەی ئەدای کاریان.
شازاد جەمال
مەترسیی شارە ملیۆنییەكان شاری ملیۆنیی Metropolitan Cityەكان ئەو شارانەن ،كە ژمارەی دانیشتوانیان لە یەک ملیۆن كەس تێپەڕیان كردووە .ئەمەش بووە بە دیاردەو لە واڵتانی تازەگەشەسەندوو Developing Countriesدا بەخێرایی سەریهەڵداوە .تەنانەت لە شارێكی وەكو شاری مەكیسكۆی پایتەختی مەكسیكدا زیاتر لە 15ملیۆن كەسی تیادا دەژی .ئەوەش ترسناكیی لە سیستمی شارنشینی واڵت دروستكردووە. چونكە ئەم جۆرە شارانە بە شاری زاڵ Dominant Cityیان شاری سەرەكیی Prime Cityناوزەد دەكرێن .بەو واتایەی ئەم شارە ملیۆنییانە ،زۆرینەی سەرمایەی وەبەرهێنان و سامانی مرۆیی و سروشتیی هەرێمەكەیان یان كۆی واڵتەكە بۆ خۆیان مسۆگەر دەكەن و زاڵ دەبن بەسەر كۆی سیستمی ئابووریی هەرێمەكەیان یان هەموو واڵتەكە بە گشتی. ڕەوشی ئەم شارانە وادەكات ،ئاڕاستەكانی ڕەوتی كۆچكردن لە دێنشین و شارو شارۆچكە بچوكەكانەوە بەرەو ئەو شارانە خێراتر دەكات ،لە پێناو دەستەبەركردنی هەلی كارو بژێوییەكی گونجاوتردا. كەواتە ئەم شارانە ڕووبەڕووی گەشەیەكی دانیشتوانی ناسروشتیی و شێرپەنجەیی دەبنەوە .لێرەوە ناهاوسەنگیی و جیاوازیی شوێنیی Spatial Disparityلە بونیادی هەرێمیی و نیشتمانیدا بەرپا دەبێت .چونكە ئەم گەشە شێرپەنجەییە ،پێشكەوتنێكی رێژەیی لە ڕووی بەرهەمهێنان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بەم شارانە دەبەخشێت. بەاڵم لە بەرامبەردا پاشكەوتن و پووكانەوەو چۆڵكردنی نشینگە مرۆییەكانی هەرێمەكەو واڵتەكە ڕوودەدات .ئەم دیاردەیە دابەشبوونی دانیشتوان لە پانتایی هەرێمەكە یان واڵتەكە السەنگ دەكات .بەو واتایەی كە چڕی دانیشتوان لە شارێك یان چەند شارێكی دیاریكراودا زۆر دەبێت .لە بەرامبەردا ئەو چڕییە لە شوێن و پێگەكانی تر كەم دەبێت و دەپووكێتەوە .ئەم دیاردەیە بە ئاشكرا لە واڵتە ئەوروپییەكانداو بەتایبەتی لە بەریتانیا پاش شۆڕشی پیشەسازیی سەدەی نۆزەهەم ڕوویدا .لە ڕاستیدا ،هەر كەمبوونەوەیەكی دانیشتوان لە هەر شوێنێكدا، وا دەكات سوودمەندبوون و خستنەگەڕی سامانی سروشتیی ئەو شوێنە الواز بكات .چونكە هەر مرۆڤە لە توانایدایە ،كە سامانی سروشتیی بەگەڕبخات .ئەمەش كاریگەریی نەرێنیی لە نزمبوونەوەی چەماوە Curvی داهاتی هەرێمیی و نیشتمانی دروست دەكات. ئەم هەڵئاوسانە ناتەندروستەی شارە ملیۆنییەكان ،ناهاوسەنگی خۆشگوزەرانیی لەناو خودی شارەكەدا دروست دەكات .بەو واتایەی كە چەندین شێوە ژیانی نزم و كولەمەرگیی و جیاوازیی چینایەتیی لەناو ئەو شارانەدا سەرهەڵدەدات ،بەتایبەتی لە ناوجەرگەی شار City Center و قەراغ شار Edge Cityەكاندا .هاوشێوەی ئەو بەشە لە دانیشتوان، كە ژیانیان لە گۆڕستانەكانی قاهیرەی میسڕدا بەسەردەبەن .هاوكات جۆرێك لە نشینگە لە قەراغ شار Rural-Urban Fringeەكاندا دروست دەبێت ،كە نە شوناسی شاریان تێدایەو نە شوناسی گوندیان هەیە .تەنانەت جۆرێك لە نامۆبوونی فەرهەنگیی و ناشوناسیی لەو پێگانەدا بەرپا دەبێت .بەم شێوەیە كردەی پەرەپێدان لەو پێگانەی ئەم شارە ملیۆنییەدا سەخت و ئاستەم دەبێت .تەنانەت مامەڵەكردنی پالنی بنەڕەتیی پەیوەندیدار بە نوێكردنەوەی شار Urban Renewalو جێبەجێكردنی لە سوڕی ساڵەكانی داهاتوودا ،پێویستی بە هەڵڕشتنی سەرمایەی وەبەرهێنانی بێشومار هەیە ،تاوەكو جۆرێك لە هاوسەنگیی شوێن بۆ شارەكە بگەڕێتەوە .تەنانەت توێژینەوەكان سەلماندوویانە ،كە ئەم پێگانە سەرچاوەی خاڵی الوازی شارەكەن .چونكە لەو شوێنانەدا ئاستی خوێندەواریی و وازهێنان لە خوێندن لە لوتكەدا دەبێت .تەنانەت ئەم گەڕەكە پاشكەوتووانە ،كە زۆرینەی دانیشتوانیان لە كۆچكردووانن، دەبنە سەرچاوەی هەناردەكردنی تاوانباران بۆ بەشەكانی تری شار. ترسناكییەكی تری شارە ملیۆنییەكان ،پیسبوونی ژینگەكەیان و بەرزیی ڕێژەی نەخۆشیی كوشندەیە لەناو دانیشتوانەكەیاندا .چونكە چارەسەركردنی زۆریی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت و چارەسەركردنی زانستییانەی خاشاك و ئاوی ئاوەڕۆ ،تێچوویەكی زەبەالح دەخاتە ئەستۆی شارەوانییەكانی ئەم شارانە .تەنانەت ئەم شارە ملیۆنییانە، لە زاڵبوون و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە ترسناكەكانی هاوشێوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا Corona virusلە شارێكی وەكو شاری وهانی چینیی (دانیشتوانەكەی 12ملیۆن كەسە) دەستەوسان دەبێت .ئەوەتا لە ئێستادا كەشێكی تۆقێنەریان لە شارەكەدا دروست كردووە .چونكە سوپا گەمارۆی شارەكەی داوەو ناهێڵێت دانیشتوانی شارەكە بچنە دەرەوە. بەهەمان شێوە ،هاتوچۆكردنی شەوانە لە هەندێك گەڕەكی شاری لۆس ئەنجلسی ویالیەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئاستەمە .تەنانەت پاش تێپەڕبوونی 17ساڵ بەسەر كردەی ئازادكردنی عێراقدا ،كەچی دۆخی ئاسایشی شاری بەغدا (زیاتر لە 7ملیۆن كەسی تێدایە) هەر نائارامەو بە یەكێك لە شارە ترسناكەكانی جیهان ئەژمار دەكرێت. كەواتە پالندانان بۆ ڕێگریكردن لە دروستبوونی ئەو شارە ملیۆنییانەو گرنگیدان بە پەرەپێدانی شارو شارۆچكە قەبارە بچوكەكان و گوندەكان، هەلی پێشكەوتنی ڕێژەیی بە واڵتە تازەگەشەسەندووەكان دەبەخشێت. * پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە كۆلیژی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
12
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
کەمتر ئاوڕ لە بەرهەمى خۆماڵى دەدرێتەوە پێشانگا نێودەوڵەتیەکان؛ مارکێتینگ بۆ کااڵى بیانى
زەمەن سااڵنە دەیان پێشانگاى بازرگانى ،لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە کە زیاتر بۆ نمایشى کااڵو بەرهەمی واڵتانی دراوسێ و بیانیەوەو کەمتر ئاوڕ لە بەرهەمى خۆماڵى دەدرێتەوە. چەند ساڵێکە کردنەوەى پێشانگاى نێودەوڵەتى لە هەولێر و سلێمانى برەوى پەیداکردووە و ساڵ بە ساڵیش زیاتر دەبن. لە ساڵی 2019دا ،پێنج چاالکی لە پێشانگاى نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕیوەچوون ،کە بریتیبوون ،لە پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک ،فێستیڤاڵی بەهار ،فێستیڤاڵی
فرۆشی پایزە ،دیدارى ئابوورى بازرگانی سلێمانی ،پێشانگاى کۆمپانیا ئێرانییەکان، هەروەها پێشانگاى نێودەوڵەتی کتێب، لەمساڵیشدا النیکەم پێنج پێشانگا دەکرێنەوە لەبوارە جیاوازەکاندا. سااڵنە ئەو چاالکییانەی جێگیرن لە پێشانگاى نێودەوڵەتی سلێمانی ،بریتیین لە فێستیڤاڵی بەهار ،کە لە سەرەتاى مانگی نیسان بەڕێوەدەچێت ،پێشانگاى کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک لەمانگی هەشت ،پێشانگاى دەرمان و کەرەستە مانگی پزیشکییەکان حەوتی ئەمساڵ
بەڕێوەدەچێت ،پێشانگاى نێودەوڵەتی کتێب لە رۆژى دامەزراندنی سلێمانی، پێشانگایەکی تایبەت بە بازرگان و کۆمپانیا ئێرانییەکان ،کە سااڵنە جارێک تا دووجار ئەو پێشانگایە دەکەنەوە”. نوێترین پێشانگاش کە کرایەوە لە 14 مانگی یەک بەڕێوەچوو ،کە زیاتر لە 150 کۆمپانیا بەشدارى تێدا کردو ماوەى پێنج رۆژى خایاند.
بەڕێوەبەرى عومەر، شەوقی پەیوەندییەکان و مارکێتینی پێشانگاى نێودەوڵەتی سلێمانی ،بە “زەمەن”ی وت“ :زۆربەى ئەو بەرهەم و کااڵیانەى لە پێشانگاکاندا دەخرێنەڕوو ،بەرهەم و کااڵى بیانین ،تەنانەت هەندێک پێشانگا، وەکو ئەوەى ئێرانییەکان ،لە%100 بەرهەمی بیانیە”. وتیشى“ :بەپێی جۆرو بابەتی پێشانگاکان ،کااڵو بەرهەم و پێداویستی هاواڵتیان دەخرێنەڕوو ،سااڵنە هەزاران کۆمپانیا ،کە زۆرینەیان کۆمپانیاى بیانین بەشدارى لەو پێشانگایانەدا دەکەن و بەرهەمەکانیان دەخەنەڕوو بۆ ئەوەى لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا ساغی
بکەنەوە”. ماركێتينگ بۆ کااڵو شمەکى بیانى هاوکاتە لەگەڵ پڕبوونى بازاڕەکانى هەرێم بە کااڵى هاوردەکراو. بەپێى ئامارى یەکێتى هاوردەو هەناردەکارانى کوردستان ،لەساڵی ۲۰۱۸دا بە بەهای ۲٦ملیار و ۸۸۱ملیۆن دۆالر هاوردەكردنی كااڵ هەبووە ،بەاڵم رێژەكە لە ۲۰۱۹دابەزیووە بۆ ۲۰ملیارو ۹۲٦ملیۆن دۆالر ،هۆكاری دابەزینی رێژەی هاوردەكردنیش بەرێژەی سەدا 22 بۆ زیادبوونى بەرهەمى ناوخۆ ناگەڕێتەوە، بەڵکو پەیوەندى هەیە بە یەكخستنی پێناسی گومرگی بووە كە لە سنوورەكانی عێراق جێبەجێ نەدەكرا ئەمەش وایكرد هاوردەكردنی كااڵ لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان كەم ببێتەوە. بە پلەی یەكەم توركیا و ئێران كااڵیان لێ هاوردە دەكرێت ،لە دوای ئەوانیش واڵتی چین دێت كە لە نۆ مانگی 2019دا بە بەهای پێنج ملیار دۆالر كااڵی لێ هاوردەكراوە. ئەمە لەکاتێکدایە هیچ بەرهەمێكی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان هەناردەنەکراوە ،هەندێك پاشماوەی كاغەز و پالستیك هەناردە دەكرێت ،بەاڵم ئەمە ناچێتە چوارچێوەی هەناردەكردن. محەمەد عەباس ،بەڕێوەبەرى گشتى پێشووی چاودێرى بازرگانی ،لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ،بۆچوونێکى هەیەو پێیوایە کردنەوەى پێشانگاکان لە شارەکاندا ،زیان بە بەرهەمی ناوخۆیی ناگەیەنێت ،بەڵکو ئاسانکارى بۆ بازرگانان دەکات ،تا بتوانن کااڵو بەرهەمی واڵتانی دیکە هاوردەى هەرێمی کوردستان بکەن و پێداویستی ناوخۆیی پڕبکەنەوە، هاواڵتیانیش ئاشنا دەکات بەو بەرهەمانە. بە “زەمەن”ی وت“ :بەرهەمی ناوخۆیی
پێداویستی ناوخۆیی پڕناکاتەوە ،بۆ ئەو مەبەستەش پێویستمان بە هاوردەکردنی کااڵ هەیە ،هەر کاتێکیش بەروبومی کشتوکاڵی ناوخۆیی پێگەیشت ،یان بەرهەمێک هەبێت پێداویستی ناوخۆیی پڕ بکاتەوە ،ئەوا حکومەتی هەرێم هاوردەکردنی ئەو جۆرە خۆراک و بەرهەمانە قەدەغە دەکات”. بەشێک لە بازرگانەکانیش بوون بە بریکاری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و کااڵو بەرهەمی ئەوان لە هەرێم ساغ دەکەنەوە. پسۆڕانى ئابوورى ،کردنەوەى پێشانگاکان بە کارێکى باش بۆ گەشەپێدانى ئابوورى هەرێم دەزانن، بەاڵم پێیانباشە لەسەر حسابى بەرهەم و کااڵى ناوخۆ نەبێت. محەمەد رەئوف ،پسپۆڕی ئابوورى ،بە “زەمەن”ى وت“ :کردنەوەى پێشانگاکان سوودی باشی بۆ ئابوورى هەرێم، دەبێتو هاوکارى و پاڵپشتی پەرەپێدانی کەرتی وەبەرهێنان و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی دەکات ،بەتایبەت هێنانی تەکنەلۆژیاو ئامێرى پێشکەوتوو بۆ بوارى وەبەرهێنان ،تەنانەت دەکرێت لە بوارى ئەنجامدانی توێژینەوەى زانستی سوود لەو پێشانگایانە وەربگرێت و ئاشنا بین”. بە دیوێکى تریشدا هەڵسەنگاندنى کردو وتى“ :ئەگەر لە کردنەوەى ئەو جۆرە پێشانگایانەدا تەنیا ئاشنابین بە کااڵو بەرهەمی بەکاربردنی واڵتانی دیکەو هاوردەکردنیان بۆ هەرێمی کوردستان ،ئەوا زیانی بۆ ئابوورى واڵت دەبێت و پوکانەوەى بەرهەمی ناوخۆیی ئەوەى هەروەکو لێدەکەوەێتەوە، لەئێستادا هەیە ،کەواتە کردنەوەى پێشانگاکان چەکێکی دوو سەرەیە”.
پێشبینى پاشەکشەى گەشەى ئابوورى دەکرێت لەساڵی 2020دا ئیحسان حەسیب بێكاربوونی نیو ملیار كهس له جیهانداو بهرزبوونهوهی رێژهی ههژاری لهنێو چینی كرێكاراندا ،ئاستی گهشهی ئابووری به ئایندهیهكی نادیار دهسپێرێت و رێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان و كاری نێودهوڵهتی هۆشداری دهدهن لهوهی بێكاری ،گرفتی قوڵی كۆمهاڵیهتیی بهدوای خۆیدا دههێنێت. له راپۆرتى سااڵنەى خۆيدا رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ،لەبارەى ئایندەى رهخساندنی هەلى کارکردن لە جیهانداو کاریگەرى لەسەر کۆمەڵگاکاندا ،ئاماژەى بەوەکردووە ،نزیکەى 500ملیۆن بێکار لە جیهاندا هەن ،هۆشداریش دەدات لەوەى وهگهڕنهخستنی تواناكان بۆ رەخساندنی هەلى کارکردنی گونجاو بۆ ئەوكهسانهی بێكارن ،کێشەى قووڵی کۆمەاڵیەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. بهپێی راپۆرتهكه ،پێشبینی دەکرێت لەساڵی 2020دا ،گەشەی ئابوورى جیهان پاشەکشەى زیاتر بەخۆوە ببینێت، ئەوەش دەبێته هۆى کەمبوونەوەى زیاترى رەخساندنی هەلى کارکردن و بەرزکردنەوەى رێژەى بێکارى ،لەکاتێکدا سااڵنە ژمارەى دانیشتوان لە جیهاندا رووی لە هەڵکشانە. راپۆرتەکە پێشبیندەکات لە ساڵی 2020دا نزیکەى 200ملیۆن کەسی دیکە لە جیهاندا کارەکانیان لەدەست بدەن ،بەوەش رێژەى بێکارى بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزدەبێتەوە ،لەکاتێکدا لەساڵی 2019 نزیکەى 188ملیۆن کەس کارەکانیان لەدەستداوە. زیاتر لە 285ملیۆن کەس لە جیهاندا لە بێکارى شاراوەدان بەوەى داهاتێکی زۆر کەمیان دەست دەکەوێت لەو کارە کەمەى ئەنجامی دەدەن و بێ هیواش بوون لەوەى هەلێکی کارى باشیان دەست بکەوێت و دەستیان ناگاتە بازاڕی کار. گارى رایدر ،بەڕێوەبەرى گشتی رێکخراوی کارى نێودەوڵەتی دەڵێت دروستکردنی ژیانێکی شایستەو باشتر لە رێگەى کارکردنەوە ،بۆ سەدان ملیۆن کەس لە جیهاندا زۆر بە زەحمەت بووە ،لەکاتێکدا نزیکەى نیو ملیار کەس لە جیهاندا بێکارن، کە دەکاتە زیاتر لە %13ی تێکڕاى هێزى کار لەسەر ئاستی جيهاندا. هۆشداریشیدا ،لە رەچاونەکردنی
بنەماکانی دادپەروەریی و یەکسانی ،لە رەخساندنی هەلى کارکردن و بێبەشکردنی بەشێکی زۆر هاواڵتییان لەو مافە ،کە بووەتە هۆى بەربەستی سەرەکی لەبەردەم سەدان ملیۆن کەس کارێکی گونجاویان دەست بکەوێت و ژیانێکی شایستە بژین و ئایندەیەکی باشتر بۆ خۆیان و مناڵەکانیان دابین بکەن. لە راپۆرتێکيشدا ،رێکخراوی کارى نێودەوڵەتی باڵویكردهوه ،زیاتر له %60ی هێزی كار له جیهاندا ،له ئابوورییهكی ناسهقامگیرو ناجێگیردا كاردهكهن ،بۆ بهدهستهێنانی كرێیهكی كهم بهبێ دڵنیایی بنهڕهتی بیمهی كۆمهاڵیهتیی ،ههروهها لهساڵی 2019دا ،زیاتر له 650ملیۆن كهس، كه یهك لهسهر پێنجی كۆی دانیشتووانی
جیهان پێكدههێنن ،له چوارچێوهی كرێكارانی ههژارو كهمدهرامهت ئهژماركراون، بهواتای ئهوهی رۆژانه كهمتر له دوو دۆالر ئهمریكییان دهستكهوتووه بۆ دابینكردنی پێداویستییهكان و قوتی رۆژانهیان، ئهوهش بهپێی پێوهری رێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان ،دهچێته خانهی ژێر هێڵی ههژارییهوه ،هاوكات ،نزیكهی 500ملیۆن كهس له جیهاندا بهناچاری كارێك دهكهن كه بهپێی خواست و ویستی خۆیان نییه، سهرهڕای ئهوهی زهحمهتێكی زۆر دهكێشن له كارهكانیانداو كرێییهكی كهم وهردهگرن. لهساڵی 2019دا ،لەسەر ئاستی جیهاندا، 250ملیۆن کرێکار لە هەژارییەکی دژواردا ژیاون 400 ،ملیۆن کرێکاریش له هەژارییهكی مامناوەند ژیاون ،تێکڕا دهكاته 650ملیۆن
کرێکار ،كه لەژێر هێڵی ههژارییهوه ژیانیان گوزهراندووه. رێکخراوی کارى نێودەوڵەتی ،هۆشداریدا له نادادپهروهریی و نایهكسانی له رهخساندنی ههلی كاركردن بۆ هاواڵتییان و جیاكاری له پێدانی كرێی كاركردن ،كه ئێستا ئهو گرفته بهشێوهیهكی بهرباڵو له بهشێكی زۆر له واڵتاندا بە رادەیەکى ترسناك تهشهنهی سهندووه ،رێژهی بێكاریش لهماوهی 9ساڵی رابردوودا ،بهردهوام رووی له ههڵكشاندا بووه ،پێشبینییهكانیش بۆ داكشانی گهشهی ئابووری جیهان لهساڵی 2020دا، بهمانای ئهوه دێت بازاڕهكان ناتوانن ههلی كاری پێویست بڕهخسێنن ،لهگهڵ ئهوهشدا ژمارهی دانیشتوان و خواست لهسهر كاركردن زیاتر دهبێت ،رێژهی بێكاریی و
بێكاری شاراوهش بهرزتر دهبنهوه. بهپێی داتاكانی بانكی نێودهوڵهتی، لهنێوان سااڵنی 2004بۆ ،2017داهاتی نیشتیمانی تێكڕای كرێكاران بۆ %54
له 2019دا ،لەسەر ئاستی جیهان 250ملیۆن کرێکار لە هەژارییەکی دژواردا ژیاون
لهساڵی 2019دا ،زیاتر له 650ملیۆن كهس لهچوارچێوهی كرێكارانی ههژارو كهمدهرامهت ئهژماركراون
پێشبیندەکرێت لە ساڵی 2020نزیکەى 200ملیۆن کەسی دیکە کارەکانیان لەدەستبدەن زیاتر لە 285ملیۆن کەس لە جیهاندا لە بێکارى شاراوەدان زیاتر لە %13ی تێکڕاى هێزى کار لەسەر ئاستی جيهاندا بێكارن زیاتر له %60ی هێزی كار لهجیهاندا له ئابوورییهكی ناسهقامگیردا كاردهكهن
كهمبووهتهوه ،ئهوهش بهشێوهیهكی بهرچاو بهدهركهوتووه له واڵتانی ئاسیای ناوهڕاست و ئهفریقاو ههردوو كیشوهری ئهمریكای باكوور و باشوور. لهنێوان سااڵنی 2020بۆ ،2021رێژهی ههژاری و بێكاری له واڵتانی دواكهوتوو و تازه پێگهیشتوو ،بهشێوهیهكی بهرچاو بهرزدهبێتهوه ،ئهوهش بهربهستی گهوره دروستدهكهن لهبهردهم بهدیهێنان و جێبهجێكردنی پالنی ستراتیژی درێژخایهنی نێودهوڵهتی بۆ سنورداركردنی ههژاری لهو واڵتانهدا. راپۆرتهكه باسی لهوهشكردووه، نادادپهروهری جیاكاری له رهخساندنی ههلی كاركردن ،بهپێی رهگهزو تهمهن و شوێنی نیشتهجێبوون ،له بازاڕی كاردا بهشێوهیهكی بههێز له بهشێكی زۆری واڵتان بوونی ههیه ،ئهوهش دهبێته هۆی سنورداركردنی بهدهستهێنانی ههلی كاركردن و كاریگهری نهرێنی لهسهر گهشهی ئابووری دهبێت ،بهو هۆیانهوه لهئێستادا نزیكهی 300ملیۆن گهنج لهتهمهنی نێوان 15 بۆ 24ساڵ ،له دهرهوهی بازنهی كاركردن و پرۆسهی فێربوون و راهێنانی پیشهیین و له دۆخێكی دهروونی خراپدا ژیان دهگوزهرێنن ،كۆمهڵگاكانیش نهیانتوانیوە سوود له تواناكانی گهنجان وهربگرن بۆ بهرهوپێشبردنی ئابووری واڵتان. سهبارهت به عێراق و ههرێمی ئهوهی بههۆی كوردستانیش، سهرژمێرییهكی گشتی نهكراوه ،دیاریكردنی رێژهی وردی بێكاری ئاسان نییه، بهاڵم بهپێی ئهو ئامارو داتایانهی له رووپێوییهكانی الیهنه پهیوهندیدارهكانی عێراق و ههرێمی كوردستان باڵوكراونهتهوه، رێژهی بێكاری له ههرێمی كوردستاندا لهسهرووی له %10یه ،له عێراقیشدا لهسهرووی له ،%20لهگهڵ ئهوهشدا مافهكانی كرێكاران لهبهردهم پێشێلكاری گهورهدان ،بهچهشنێك مهترسی بۆ سهر سهالمهتی و ژیانی كرێكاران دروست كردووه ،سااڵنه دهیان كرێكار له ئهنجامی نهبوونی كهرهستهو مهرجهكانی سهالمهتی پیشهیی گیان لهدهست دهدهن و كهمئهندام دهبن ،ههروهها پهرهسهندنی دیاردهی بێكاری و الوازی بیمهكردن و نهبوونی گرێبهستی كارو بۆشایی گهوره له یاساكانی تایبهت به كرێكاران ئازادی و سهربهخۆیی كاری سهندیكایی لهههڵكشاندایه.
ا� ��ا ب�� ت
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
11
بە منداڵی ئازار و ئەشکەنجەی زۆر دراوە زەمەن خانمە گۆرانیبێژێکی رۆژهەاڵتی کوردستان بۆ “زەمەن” باس لە سەرەتای دەرکەوتنی توانا هونەرییەکانی خۆی دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە کۆمەڵگەیەکی دواکەتوودا ژن بوون بۆ خۆی بەدبەختییە و دەڵێت: بەاڵم من دەمەوێ پەیامی شۆڕشێکی گەورە رابگەیەنم. زوهرە مەحمود لەدایکبووی شاری سەرپێڵی زەهاوەو لە منداڵییەوە لەناو خێزانێکی هونەری و ئەدەبدۆستدا گەورە بووە ،ژینگەی خێزانی ئەم خاتوونە بەرەو دونیای گەڕان و خۆدۆزینەوە دەبەن و لە قۆناغێکی دیاریکراودا ئاشنا دەبێت بە کتێبە شیعرییەکانی (مامۆستا هێمن و هەژار و خەیام) و چەندین کەڵە نووسەری دیکە. ز و هر ە بۆ “زەمەن” باسی لەوەکرد کە هەمیشە خوازیار بووە لە
سەرووی تواناکانی خۆیەوە بێت و وتیشی: تەمەنم هەشت سااڵن بوو بە دونیای خوێندنەوە ئاشنا بووم و جگە لە دیوانی شاعیرە کوردەکان ،رۆمان و چیرۆکە ئەفسانەییەکانی وەک حەمەدۆک و کوێرئۆغڵیو بێسەرپەرشتان و کەلیلەو دمنەو چەندین کتێبی دیکەم خوێندەوە. خوێندنەوەی ئەم کتێبانە پەنجەرەیەکی بۆ روانینەکانی زوهرە دەکەنەوەو لە قۆناغی منداڵییەوە بەهرەی دەنگخۆشی لە خۆیدا دەدۆزێتەوەو هەمیشە لە چاالکییەکانی خوێندنگەکەیدا گۆرانی دەڵێت ،ئیتر لەو ساتەوە خۆی وتەنی گۆرانی دەبێت بە بەشێکی گەورە لە ژیانیدا. زوهرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە خاوەنی باگراوندێکی هونەری و ئەدەبی باشەو وەک منداڵێکی خاوەن هەڵوێست و نیشتمانپەروەر، گۆرانی بۆ باوکی و پێشمەرگە و نیشتمان چڕیوە و ئاشکرای دەکات لە منداڵیدا ئازاری زۆر دراوە ،چونکە گۆرانیی بۆ بەعس نەوتووە. زوهرە دەڵێت :پەیامی من لە گۆرانی وتندا ،ئازادیی رۆحیی و فیکرییە ،ئازادیی ناخ و ئاوەژووکردنەوەی هەستەکان و ئازار و
هاوارەکانی رۆحە ،دەمەوێ پەیامی شۆڕشێکی گەورە رابگەیەنم و بەدەر لە بازنەی کەسێتی، پەیام و ئەرکێکی نیشتمانیم هەیە لە رێگەی بەهرەکانمەوە بە هەموو دونیای بڵێم. ئەو بۆ “زەمەن” باس لەوەش دەکات کە ژنانی گۆرانیبێژ پێویستە زیاتر لەبارەی گۆرانی و هونەوە شارەزابن و دەڵێت :دەبێ ژنان خۆیان گوزارشت لە ناخی خۆیان بکەن، چونکە هەرگیز پیاو ناتوانێ ئازار و هەستەکانی ژنێک بکاتە هونەرێکی پڕ لە هەست ،من ئەم بازنەیەم شکاندووە و ئەوەندە ئاشقی گۆرانی بووم ،هەموو کەلەبەرەکانی گەڕاوم ،بەاڵم هێشتا خۆم هەر بە فێرخواز دەزانم. زوهرە رەخنە لە کۆمەڵگەی دواکەوتوو دەگرێت و پێیوایە ژن بوون لە کۆمەڵگەی دواکەوتوودا بەدبەختییە و دەڵێت :ئەگەر خەونێکت هەبێ هەموو هزرە دواکەوتووەکان دەبنە لەمپەر لەسەر رێی ئێمەی ژنان ،لە کۆمەڵگەیەکدا هێشتا پێیان وایە دینداری و خوداپەرستی ،لە عەبا و سەرپۆشێکدایە ،یان ئازادی و رۆشنبیری لە پۆشاکێکی سێکسی و رووتبونەوەدایە ،کەی خەون و داهێنان نرخ و بەهایان دەبێت.
چیا چاوەڕوانی کاتێکی گونجاوە زەمەن گەنجێکی بەهرەمەندی بواری موزیک و گۆرانی بۆ “زەمەن” باس لەوە دەکات کە 13ساڵ بووە یەکەم ئاوازی کردووە بە بەری هۆنراوەیەکی شاعیر “شێرکۆ بێکەس”داو دەڵێت :خولیاو ئارەزووم خوێندنی زیاترە لە بواری ئاوازدانان و نووسینی لید “گۆرانی”و خۆدۆزینەوەمە لە زانکۆیەکی شیاوی جیهانیدا بۆ ئەوەی ئەزموونی زیاتر فێربم لە بواری ئاوازداناندا. چیا محەمەد ،تەمەن 21ساڵ ،لەدایکبووی شاری سلێمانییەو لە کۆلێجی هونەر بەشی میوزیک لقی ئاوازدانان دەخوێنێت ،ئەو کاتێک منداڵ بوو باوکی بە زۆر دەینارد بۆ فێربوونی پیانۆ ،بەاڵم دواجار موزیک بە بەرنامە دەچێتە ناو ژیانیەوە. چیا بۆ “زەمەن” دەڵێت :سەرەتا بە المەوە گرنگ نەبوو بزانم دەنگم خۆشە یان نا ،پێوەری دەنگخۆشی لەالی من ئەوەبوو هۆنراوەیەکی شاعیر “شێرکۆ بێکەس” بێنم و ئاوازی لەسەر داڕێژم ،لە تەمەنێکی کەمەوە سەرسامیم بۆ هۆنراوەی ئازاد وای لێ دەکردم ئەم کردارە ئەنجام بدەم. بەالی چیاوە میوزیک تەنها خولیایەک نییە ،بەڵکو بوارێکە و بۆی دەخوێنێت و بڕواشی وایە کە گرنگە
هونەری هەڵسوکەوتکردن لە کاتی توڕەبووندا
ژیان پڕاوپڕە لە کەسایەتیی جۆراوجۆر ،هەندێکیان توڕەنو هەندێکیان رووخۆشن ،بەاڵم گرنگ ئەوەیە بزانرێت چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ دۆخەکەدا دەکەیت. نادین زاهر شارەزا لە بواری هونەری ئەتەکێت ،چەند رێنماییەکی لەبارەی ئەتەکێتی هەڵسوکەوتکردن لەکاتی توڕەبوون لەگەڵ خەڵکدا باڵوکردەوەو دەڵێت: کاتێک هەستت کرد لەبەردەم کەسێک یاخود چەند کەسێکداتوڕە بوویت و ناتوانیت کۆنترۆڵی خۆت بکەیت ،باشترە لەو شوێنە دوورکەویتەوە. هەوڵبدە کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەیت و بە روویەکی خۆشەوەلەگەڵ بەرامبەرەکەت قسە بکەیت. دووربکەوە لە هەڵەکردن و وتنی وشەی نەشیاو ،هەوڵبدەلێبوردە بیت لە ئاست بەرامبەرەکەت. توڕەیی خۆت بە کەسانی دیکە مەڕێژە ،تاکو کەسێکیسەرکەوتوو بیت. کەسانی دیکە بەکارمەهێنە بۆ ئەوەی ئەوانیش وەک تۆرقیان بەرامبەر ئەو کەسە هەبێت کە تۆ ویستت لەسەری نییە. پێویستە کێشە گەورەکان بچووک بکەیتەوەو دەنگ بەرزنەکەیتەوە.
راهێاننی کۆنگا کچێکی بچووک ،بەهۆی ئەوەی سەگەکانی فێری کۆنگا کردووە ،ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە. ئالێکسا الونبورگری تەمەن 12ساڵ ،خاوەنی هەشت سەگە و فێری راهێنانی کۆنگای کردوون ،بەمەش ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و ناوی چووە کتێبی گینسەوە. راهێنانی کۆنگا ،دەتوانرێت وەک جۆرێک لە یاری ناوبنرێت و سەگەکان گوێڕایەڵی ئالێسکان. ئالێکسا توانا و بەهرەی زۆری هەیە و خاوەنی دەنگێکی خۆشە.
گۆرانیبێژ شارەزایی لە ئامێرێکی موزیکیدا هەبێ، بەتایبەت ئامێری پیانۆ ،چونکە بە بەردەوامی پڕۆڤەی دەنگ و شارەزابوون لە وردەکارییەکانی دەنگ”قورگ” لەڕێی پیانۆکەوە زۆر بە ئاسانی جێبەجێ دەکرێت. بەالی چیا محەمەدەوە ،چۆنیەتی دەرکەوتن گرنگە نەک چەند دەرکەوتن ،تاکە گرفتیش لەوەدا دەبینێتەوە لە نێوان ئەم لێشاوە هونەرییەی کە هەیە ،چ باش چ خراپ ،ناتوانێ بڕیار بدات بە شێوی کلیپ یان شێوەکانی تر دەربکەوێت و دەڵێت :تا ئێستا ئەو بڕیارەم نەداوە و پەلەم نەکردووە و چاوەڕوانی کاتێکم کە گونجاوبێت بۆ ئەو بڕیارە ،بەاڵم هەمیشە هەوڵی ئەزموونی نوێ دەدەم. یەکێک لە ئەزموونەکانی ئەم گەنجە ،بەشداریکردن بوو لە شانۆگەری (سەرەتا زۆر سەرەتا) بە گۆرانی، سەبارەت بە چۆنییەتی بەشداریکردنی لەم شانۆگەرییەدا وتی :رۆژێک لەگەڵ کاک شوانی دەرهێنەر باسی ئۆپێرامان کرد ،رۆژی دواتر داوای لێکردم لە بەرهەمە تازەکەیدا بەشداری بکەم بە دەنگ و گۆرانی و موزیک، کە یەکەم پڕۆڤەم بینی ،یەکڕاست رەزامەندیم پیشاندا بەوەی بەشداری بکەم ،رۆڵەکەی من بە گۆرانی بوو کە چوار هۆنراوە هەبوون و پەیوەندییان بە ناوەڕۆکی شانۆکەوە هەبوو ،دەبوو ئاوازیان بۆ دابڕێژم بەپێی ئەو وێنایەی کە شانۆگەریەکە بۆی دروست کردبووم.
پزیشکی ددانە و گۆرانی دەڵێت زەمەن
ئەو لەدایکبووی شاری کەرکوکەو لە سلێمانی دەژی ،پزیشکی پسپۆڕی ددانەو گۆرانی دەڵێت، بە منداڵی لە ماڵەوە پێیانوتووە دەنگت خۆشە، بەاڵم بەهۆی سەرقاڵبونییەوە بە پیشەکەیەوە کاتی کەم هەیە بۆ هونەرەکەی ئەمەش بووەتە مایەی بێزاری بۆی. دەستپێکی کاری هونەریی عیماد نازم، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2٠1٥کە بۆ یەکەم جار لە ستۆدیۆیەکی پڕۆفیشناڵ گۆرانییەکی تۆمار کرد، بەاڵم هەر لە منداڵییەوە بەهرەی دەنگخۆشیی تێدابووە و هەستیان پێکردووە کە بەهرەی هونەریی تێدایە ،بەاڵم زیاتر لە قۆناغی ئامادەیی پەرەی بە بەهرەکەی داوە و هاوڕێکانێشی هاندەری بوون. عیماد زیاتر گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانی ماملێ دەڵێتەوە ،سەبارەت بەمەش باس لە دوو هۆکار دەکات ،یەکەمیان زیندووکردنەوەی فۆلکلۆری
رەسەنی کوردییە ،هۆکاری دوەمیش ئەوەیە کە ئاوازدانەرمان زۆر کەمە لە کوردستان ،ئەوەش کێشەیەکی گەورەیە. ئەم پزیشکە گۆرانیبێژە بۆ “زەمەن” دەڵێت: زۆر گرنگە گۆرانیبێژ شارەزایی لە ئامێرێکی موزیکیدا هەبێت ،چونکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گۆرانیبێژ بۆ ئەوەی بە ئاسانی جۆری مەقامەکانی مۆسیقا بزانێت و رێچکەی خۆی بدۆزێتەوە ،من بۆخۆم ئامێری عود دەژەنم و تا بتوانم هەوڵ ئەدەم السایی دەنگی کەس نەکەمەوە و بە شێوازی خۆم گۆرانی بڵێم. عیماد نازم لە الیەکەوە پزیشکە و لە الیەکی ترەوە گۆرانیبێژە ،سەبارەت بەوەی کە ئەگەر ناچاربکرێت یەکێکیان هەڵبژێرێت دەڵێت: بەداخەوە پزیشکییەکە هەڵدەبژێرم ،لەبەر دوو هۆکار ،یەکەمیان بژێویی ژیانی خۆم و مناڵەکانمی لەسەرە ،چونکە بە هونەر بژێویی ژیان پەیدا ناکرێت لەم واڵتەی ئێمەدا ،دووهەمیشیان ئەوەیە کە بەداخەوە لە کۆمەڵگای ئێمەدا هونەر و هونەرمەندان بە چاوێکی سووک سەیر دەکرێن.
درێژترین سەموون لەالیەن چەند کەسێکەوە ،درێژترین سەموون دروستکراو بەوهۆیەوە ناوی چووە کتێبی گینسەوە. بە بەشداریی 63٥کەس ،لە واڵتی مەکسیک توانرا سەموونێکی باریکی درێژ دروستبکرێت کە درێژییەکەی 3.٠٠9.6٥مەترە. لە سەموونەکەدا پێکهاتەکانی وەک ئارد و هێلکە و شەکر و شیر و خومرە و خوێی تیدابوو ،هەروەها هاواڵتییان بە میدیاکانی ئەو واڵتە دەڵێن ،سەموونەکە تاموچێژێکی تایبەت بە خۆی هەبووە.
بیبەری توون کوڕێکی ئیتاڵی بەهۆی بوێرییەوە توانی لە ماوەی دوو خولەکدا 13بیبەری توون بخوات. کیڤین سترایل ناسراو بە “ال” توانی لە ماوەی دوو خولەکدا 13 بیبەری توون لە جۆری Bhut Jolokiaبخوات و بەوهۆیەوە ژمارەی پێوانەیی شکاند و ناوی چووە کتێبی گینسەوە. ئەم جۆرە بەناوبانگترین جۆری بیبەرەو بەهۆی زۆریی توونییەکەیەوە ،کەس ناتوانێت تامی بکات.
ا� ��ا ب�� ت
10
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
دڵشاد عەبدولڕەحامن:
ماڵی ئێمە ھەر بەسەر پشتی واڵخ و پیکابەوە بووە -
دڵشاد عەبدولڕەحمان ،راوێژکاری پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە شانازییەوە دەڵێت :بە ئەندازیاری گۆڕینی سیستمی پەروەردە ناوزەد کراوم ...ناوبراو لەم دیدارە تایبەتەی “زەمەن”دا باس لە قۆناغەکانی هەرزەکاری و سەرەتای تێکەڵبوونی بە کاری سیاسی دەکات و ناشیشارێتەوە ،کە بە ئەزموونی عەشقدا تێنەپەڕیوە. سازدانی :زەمەن * کەشی خێزانیت لە قۆناغی منداڵی و گەنجێتیدا چۆن بوو؟ من لە گوندی گەاڵڵەی ناوچەی شینکایەتیلەدایکبووم و چاوم لە ژینگەی الدێدا هەڵهێناوە، دواتریش کە لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو ،باوکم دەبێتە مامۆستای سەرەتایی ،ئیتر بەهۆی پیشەکەی ئەو و رووداوەکانی شۆڕشی ئەیلولەوە ،ماڵی ئێمە هەر بەسەر پشتی واڵخ و پیکابەوە بووە ،بۆیە قۆناغی سەرەتاییم لە چەندین قوتابخانە خوێندووەو لە هەر یەکێکیان جۆرێک کارتێکردنی لەسەرم هەبووە ،لە ساڵەکانی هەرزەکاریمدا ،زمانم بە شێوەزاری دەوڵەمەندی پڕ لە وشەو دەستەواژەی جوتیاریی ئەو دەڤەرە پژاو هەر لەو دۆڵ و چەمانەش فێری بۆقەمەلەو باسکەمەلە بووم. * چۆن گەنجێک بوویت ...سەرکێش و یاخی یان دەستەمۆ؟
بەهۆی کاری مامۆستایی باوکم ،زۆربەی کاتەکان یان میوانمان هەبووە یان لە میوانداری بووینو هەر زوو تێکەاڵوی کۆڕی گەورەکان بووم ،بیرمە جگە لە گوێگرتن لە قسەوباسی ئەوان ،خۆیشم لە وەاڵمو پرسیاری بابەتەکانی نێوانیان هەڵدەقورتاند ،بۆیە دەتوانم بڵێم ئەگەر سەرکێشیش نەبووبم ئەوا بە دڵنیاییەوە دەستەمۆ نەبووم. * چیرۆکی یەکەمین عەشقت چۆن بوو و بەکوێ گەیشت؟ من ئەزموونی عەشقم نەبووە ،بەڵکو تەنیابەو قۆناغەدا رۆیشتووم کە ئەو زەمانە پێی دەوترا حەزلێکردن ،ئەویش حەز لە کیژی دراوسێ ،یان کچانی سەرەڕێی کانی لە ماوەت و رێی ناوەندی کچان لە سلێمانی. * سروشتی گوندی گەاڵڵە چ کاریگەرییەکی لەسەر هزرو ئەندێشەت هەبووە؟
لە گەاڵڵە لەدایکبووم ،بەاڵم تەنیا بە سەردانیهاوینان چوومەتەوە گەاڵڵە ،ئەو سەردانانە بۆ من چیرۆکی لەیاد نەکراویان هەیە ،باپیرم (حاجی مامۆستای گەورەی گەاڵڵە) بۆ ماوەی چل ساڵ گەاڵڵەی کردبوو بە مەڵبەندێکی زانستیی ئایینی گەورە ،هەمیشە حوجرەکەی پڕبوو لە فەقێو سوختەو موستەعید، هاوینان دوو فەقێ لە گەاڵڵەوە بە دوامدا دەنێردران بۆ ماوەت و منیش لەگەڵیاندا بەپێ لە چەمی بەربەردەوە دەچوومە گەاڵڵەو لەوێش رۆژانە بە شاخو ئەشکەوتو رەزو باخەکانی ئەوێدا دەگەڕاین و هەموو شەوێکی سێشەممانیش لە کۆڕی پڕ لە بەزمی فەقێکاندا بەشدار دەبووم. * چەند جار دڵت شکاوەو چەند جار دڵت شکاندووە؟ تەعادول بووم هیچ و هیچ.* لە رێی کێوە تێکەاڵوی دنیای سیاسەت بوویت؟ لە قۆناغی ناوەندییەوە چوومە ریزی یەکێتییقوتابیانی کوردستان و ساڵی 1976بووم بە ئەندامی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان لەڕێی هاوڕێم خەسرەو عەبدوڵاڵ ،کە بە (خەسرەوی عەبەڕەش) ناسراوە ،یەکەم ناوی نهێنیشم (سەپان) بوو. * بزورگی عەلەوی دەڵێت :سیاسەت بە هەڵەیدا بردین ..ئایا تۆشی بە هەڵەدا بردووە؟ لە کاری سیاسیدا بەخت یاوەرم بووەو تووشیگرتن و ڕاوەدونان نەبووم .بەهۆی سیاسەتیشەوە هەلی وەرگرتنی پۆستی بااڵی حکومیم پێ بڕاوە. * لە ژیانی حزبی و حکومیدا گەلێ پۆستی جیاجیات وەرگرتووە ،ئەوانە خواستی خۆت بوون یان فەرز دەکران بەسەرتا؟ هیچ بڕیارو پۆستێک بەسەر مندا فەرز نەکراوەوهەندێک لەو پۆستانە تەکلیف کراوم ،بۆ پۆستی وەزارەتی پەروەردەش خواستی خۆم بوو. * بە نووسین گرنگی زۆر دەدەیت بە بواری پەروەردەو فێرکردن ،ئەی کاتێک وەزیری پەروەردە
بوویت بۆچی ئەو شتانەت نەدەکرد؟ بە شانازییەوە دەڵێم بە ئەندازیاری گۆڕینیسیستمی پەروەردە ناوزەد کراوم ،بەاڵم مانای ئەوە نییە ،کە هیچ نەماوە هەتا من و خەڵکی تریش قسەی لەسەر بکات. * کە بوویت بە شەست ساڵ کێ عیدمیالدی بۆ کردیت و لە ئاهەنگی لەدایکبوونەکەتدا جێگەی کێ بەتاڵ بوو لەبەرچاوت؟ لەالیەن هاوسەری خۆشەویستم و کچ و کوڕەلە داڵ شیرینەکەمەوە بۆم کرایەوەو چەپکەگوڵی پیرۆزباییم پێشکەشکرا. * بەگشتی بە پیاوێکی هێمن و ئارام ناسراویت. هەمیشە باوەڕم بە بچووککردنەوەی کێشەهەبووەو هەیە ،بۆیە بە ئارامییەوە رووبەڕووی ئەو دۆخانەش دەبمەوە کە رەنگە توڕەبوونی لێ دروستبێ.
* بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکان ژنی دووەم و سێهەمیان هێنا ،تۆ بەنیاز نیت؟ بە الی منەوە بوونی دوو ژن یان زیاتر،سووکایەتییە بە ژن و پیاوەوە. * حەز بە دەنگی چ گۆرانیبێژێک دەکەیت و لە چ کاتێکدا گوێ لە موزیک و گۆرانی دەگریت؟ لە گۆرانیبێژە کۆنەکان (عەلی مەردان،مەزهەری خالقی ،حەسەن زیرەک) لە تازەکان (عەدنان کەریم و کانی). * کاتێ سەرقاڵی کاری سیاسی و حکومی دەبوویت و کاتت بۆ خێزان کەم بوو ،رووبەڕووی گلەیی و پرتەو بۆڵەی خێزان نەدەبوویتەوە؟ بە درێژایی سی و سێ ساڵی رابردووم ،هاوسەروهاوڕێی ژیانم (رۆژان) پشتگیرو پشتیوانیی هەموو کارێکم بووەو ئەو ژینگە پڕ لە میهرەی ماڵ هەمیشە وزەبەخشی کارو خزمەتی گشتیم بووە.
ئەحمەد بورهان:
من زیاتر گرنگیی به جەستەی ژن دەدەم
گەنجێکی بەهرەمەند بێ ئەوەی کەس هەوڵی لەگەڵدا بدات، فێری هونەری وێنەکێشان بووە و بەهرەکەی دەرکەوتووە و تاکو ئێستا سەدان وێنەی بە شێوازی بچووک و گەورە و
یەکێک لە وێنە کێشراوەکانی ئەحمەد
زەمەن
کوالێتی بەرز و نزم کێشاوە و ئێستاش سەرقاڵی کۆکردنەوەی تابلۆکانیەتی بۆ ئەوە لە دەرەوەی واڵت پێشانگایەکیان بۆ بکاتەوە. ئەحمەد بورهان ماوەی ٣7ساڵه بە بەردەوامی كاری وێنەكێشان دەکات ،لە ساڵی 1999چوار تابلۆی قەبارە گەورەی لە فێستیڤاڵی پەیمانگا نمایش كرد ،ساڵی 2014یش،
پێشانگایەكی تایبەتی كردەوە له هوڵی مۆزەخانەی سلێمانی، ئەم دوو پێشانگایە دەبن بە دەستپێکی دەرکەوتن و ناساندنی ئەحمەد وەک هونەرمەندێکی شێوەکار. ناوبراو گلەیی لەوە هەیە کە لەم واڵتەدا هونەر نەیتوانیوە کاریگەریی لەسەر خەڵک دابنێت و بۆ “زەمەن” دەڵێت :من زیاتر له تۆڕە كومەاڵیەتییەكان كارەكانم باڵودەكەمەوه ،ئەم جۆره لەكارەکانی من پێی دەوترێ لە کاری واقیعی بەرزتر ،کە ئێستا لە زۆربەی واڵتانی دنیا رکابەرییەکی زۆر هەیە لەسەر ئەم شێوازە و خەڵکانێکی زۆر ئیشی لەسەر دەکەن ،چونکە سەبر و وردەکارییەکی زۆری پێویستە ،سەبارەت بە ئاستی ئیشەکانیشم دەبێ خەڵك بڕیاریان لەسەر بدەن. ئەحمەد ئێستا زیاتر کار لەسەر دروستکردنەوەی رووخسارەکان دەکات و ئەوەی دروستی دەکات ئاستێکی بەرزی هەیە و دەموچاوەکان وەک خۆی دروست دەکاتەوە، ئەو دەڵێت :قوناغەكانی دروستکردنی رووخسارەکان زۆرن، بەهۆی ئەوەی پێویستە زۆر بە خاوی ئیشی تێدا بكرێ ،جاری وا هەیه تابلۆیەك بە 6بۆ 8مانگ تەواو دەكەم ،ئەو كارانەی كه تایبەتن به خۆم ،تەنها لەسەر ئافرەتن و وەكو رێزێك دەری دەبڕم بۆ جوانی و گەورەیی ئافرەت ،كه بەڕای من مافی زۆریان خوراوه لەالیەن پیاوەوە ،بە گشتی من زیاتر گرنگیی به جەستەی ژن دەدەم ،بەاڵم ئەوەی كە من دەمەوێت ،زۆرینەی ئەم كۆمەڵگایه پێی قبوڵ نییهو رێگریم لێ كراوه. دوای کێشانی هەر تابلۆیەك و دوای هەڵبژاردنی مۆدیلەكەو جوڵەكەی ،یەكەم شت كە ئەحمەد بیری لێ دەکاتەوە ئەوەیە، چون بتوانێ خۆی وتەنی ئاستێكی بەرزتری هەبێت له تابلۆكەی پێشووتری و هەمیشە هەوڵ دەدات ئاستی هونەریی خۆی بەرز بکاتەوە.
لە گینسەوە فیرعەونێک لە قاوە لە رێگەی بەکارهێنانی چەند کوپێکی قاوەوە، تابلۆی فیرعەونێکی میسر دروست دەکرێت و ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت. لە قاهیرەی پایتەختی میسر ،بە بەکارهێنانی 7.260کوپ قاوە ،تابلۆیەکی هونەری لەسەر شێوەی فیرعەونی توت عنخ ئامون دروست دەکرێت ،بەو هۆیەوە ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە. تابلۆی فیرعەونەکە لەالیەن هونەرمەند هشام سادقی دروستکراوەو تابلۆکە وەک لۆگۆیەک دەناسێنێت ،دواتر قاوەکان بەخشرایە چەند کەسێک.
بەتەمەنترین تاپیر بەتەمەنترین ئاژەڵی تاپیر کە تەمەنی 42ساڵە و جۆرێکی جیاوازە ،ناوی چووە کتێبی گینسەوە. تاپیر سەرەتا لە ئیندۆنیسیا لەدایک بووەو دواتر لە تەمەنی 14ساڵی نێردراوە بۆ ئەمریکا و لەوێ خێزانێک بەخێوی دەکات. ئەم جۆرە ئاژەڵە کە بە بەتەمەنترین ئاژەڵ تۆمارکراوە لە رووی تەندروستییەوە گرفتی نییەو شێوەی لە بەراز دەچێت و لە کێڵگەیەکدا بەخێودەکرێت.
فڕفڕۆکەی رەنگاوڕەنگ چەند کرێکارێک لە شێوەی فڕفڕۆکە کۆدەبنەوە بۆ ماوەی چەند خولەک ،بەمەش ژمارەی پێوانەیی دەشکێنن و ناویان دەچێتە کتێبی گینسەوە. لە شاری گوانتیماالی واڵتی مەکسیک ،بە مەبەستی ئەنجامدانی کارێکی مرۆڤایەتی 2000 ،کرێکار ،کە پۆشکای پەمەیی تۆخ و زەرد و رەساسی و شینیان پۆشیوە ،کۆدەبنەوە و شێوەی یاری فڕفڕۆکە دروست دەکەن ،کە دەبنە جێی سەرنجی میدیاکان و دانیشتوانی ئەو واڵتە.
ن�� ڵ ��ودەو �ڵ�ە ت��ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
ووهان؛ شاری مەرگ
9
چیرۆکی ئەو شارەی کۆرۆنا لێیەوە سەری هەڵدا زهمهن بە گەرما تاقەت پڕوکێنەکەیدا دەناسرێتەوە ،بازاڕێکی خۆراکی هەیە کە هەموو مێروو و گیانلەبەرێکی تێدا دەستدەکەوێت ،دانیشتوانەکەی نزیکەی دوو هێندەی هەرێمی کوردستانەو گەورەترین ڕووباری ئاسیا پێیدا تێدەپەڕێت ،لە ساڵی ١٩٢٧بە شێوەیەکی کاتی پایتەختی چین بوو ،ئەوێ خۆرئاواو خۆرهەاڵتی چین پێکەوە گرێدەدات ،کونسوڵخانەی فەرەنساو بەریتانیاو ئەمریکا لەو شارەدایە ،تا کۆتاییەکانی ساڵی بەراز ()٢٠١٩ە هەموو شتێک تێیدا ئاسایی بوو ،بەاڵم بە هاتنی ساڵی مشک ( )٢٠٢٠هەموو شتێک لەوێ گۆڕا. ووهان ،یەکێکە لە شارە ستراتیژییەکانی چین و یەکێک لە گەورەترین شارە پیشەسازییەکانی ئەو واڵتەیە ،هەمووان ڕوو لەوێ دەکەن ،لەوێ هەموو شتێک دروست دەکرێت ،دانیشتوانەکەی ١١ملیۆن کەسەو هەمووان وەک کاتژمێر کاریان دەکرد ،تا ئەو کاتەی لە کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا ،ڤایرۆسێکی نوێی تێدا دەرکەوت، کۆرۆنا. لە چین شارەکە بە شاری کۆمپیوتەرو پزیشکی ناسراوەو ٥٠٠کۆمپانیای بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە شارەکەدایە، لەوێ نیسان و هۆنداو بیجۆو رینۆ دروست دەکرێن ،سەرمایەی کەرتی ئۆتۆمبێل لەو شارەدا زیاتر لە ٥٢ملیار یۆرۆیەو لە ساڵی ٢٠١٨دا ملیۆنێک و ٧٠٠هەزار ئۆتۆمبێلی خستووەتە بازاڕەکانی جیهانەوە. ئەو شارە بە پاریسەکەی چین ناسراوە ،بەهۆی ئەو پەیوەندییە ئابووریی و کلتورییەی کە لەگەڵ ئەو واڵتەدا هەیەتی ،لەساڵی ٢٠١٦دا کۆمپانیای ڕینۆ بڕیاریدا لەو شارەی چینەوە دەست بە
2153
“من ڤایرۆس نیم”
خۆبنیادنانەوە بکات ،لەکاتێکدا کۆمپانیاکە بە قەیرانی گەورەی ئابووریدا تێدەپەڕی، هەروەها زانکۆی شارەکە جگە لەوەی زمانی فەڕەنسی تێدا دەخوێنرێت ،لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەگەڵ زانکۆ بەناوبانگەکانی فەڕەنسادا لە پەیوەندیدایە. ئێستا سەرجەم دەرگاکان بەڕووی شارەکەدا داخراون ،هاوسەرگیریی تا کاتێکی نادیار لە شارەکە قەدەغە کراوە. بینا بەرزو پیشەسازییە گەورەکان، حەزی دانیشتوانی شارەکەی بۆ گیانلەبەرە
جیاوازەکان لەناو نەبردووە ،لەوێ بازاڕێکی جەنجاڵ و ناتەندروست هەیە ،له بازاڕهكهدا ههموو جۆره زیندهوهرێكی خشۆك، پهلهوهر ،زیندهوهری وشكانی و دهریایی، تهنانهت زیندهوهری بچووك و ههموو جۆرهكانی مێروو دهفرۆشرێن. دهریخستووه، پزیشكی زانستی ()٪٧٠ی نهخۆشییه ڤایرۆسییهكانی سهر به كۆمهڵهی “كۆرۆنا” سەرچاوەکەیان لە ئاژەڵەوەیە ،بۆیە پێیان وایە سەرەتای چیرۆکی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ،لەو بازاڕەی
ووهانەوە دەستیپێکردووە. بازاڕە میللییەکەی خۆراک ئێستا بە تەواوی داخراوە ،بەاڵم بەر لە داخرانی لەو بازاڕەدا خواستی سەرەکی لەسەر مار بوو، بۆیە گومانەکان بۆ ئەوە دەچن لە مارەوە ڤایرۆسەکە گەشەی کردبێت بۆ مرۆڤ و ئێستا هەڕەشە بێت بۆ سەر هەموو جیهان. ههندێك له لێكۆڵهران ،لهو بڕوایهدان سهرچاوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا ،مار بێت ،بهو پێیهی له بازاڕهكهی ووهاندا به رێژهیهكی بهرچاو گرنگی به سهودای مار دهدرێت.
تەنها ئەمڕۆ چینییەکان ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڤایرۆسی بەڵکو نەبوونەتەوە، کۆرۆنا هەڵمەتێکی دیکەش ڕووبەڕوویان بووەتەوە کە ڕەگەزپەرستییە، ئێستا کاتێک ئەوان لە شەقامێکدا دەبینرێن ،ڕووبەڕووی تانەو تەشەر دەبنەوەو پێیان دەوترێت بگەڕێنەوە واڵتەکەی خۆیان و چی دیکە جێگەیان نابێتەوە. فەڕەنسا ئەو واڵتەی کە زۆرترین پەیوەندی کلتوری لەگەڵ ئەو شارە هەیە کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی لێوە باڵوبووەوە ،هەڵمەتێک ڕاگەیەندراوە دژی ئەو هەڵمەتە ڕەگەزپەرستانەیە ،روی وانگ، سەرۆكی دامەزراوەی “ناوەندی گەنجانی چین لە فەڕەنسا” دەڵێت: لە هەر جێیەك دابنیشن گوێیان لە تانەو تەشەرو گاڵتەكردنە بە گەنجانی كیشوەری ئاسیاو بەهۆی باڵوبوونەوەی كۆرۆناوە رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. هەڵمەتەکە لەژێر ناونیشانی “من ڤایرۆس نیم” بەڕێوەدەچێتو چینییەکان داوادەکەن کە ئەو هەڵمەتەی لەسەریانە ڕابگیرێت، بەاڵم ئەوان بە تەنها نین ،سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ،جەستن تۆدیۆر لەمیانی لێدوانێکدا داوای لە هاواڵتیانی واڵتەکەی کرد کە بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی ئاسیادا بکەنو ئەو هەڵمەتە ڕەگەزپەرستانەیە ڕابگرن.
بلیۆنێر لە جیهاندا هەن
گۆڤاری فۆربس لیستی بلیۆنێرەکانی جیهانی باڵوکردەوە
هەفتەی ڕابردوو ،جێف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمەزۆنی ئەمریکی توانی پێگەی خۆی لە ڕیزبەندی
دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیهان قایمتر بکات و بەهۆی قازانجە زۆرەکەیەوە توانی سەرمایەکەی بۆ ١٢٨.٩بلیۆن دۆالر
1
بەرز بکاتەوە. ئێستادا لە جیهاندا، دەوڵەمەندترین بلیۆنێرەکانەو
2
جێف دوای
ئەویش بێڵ گەیتس خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دێت. بەگوێرەی فۆربس لە جیهاندا ٢١٥3
3
بلیۆنێری دۆالر هەیەو هەروەها لە ٢٠ دەوڵەمەندترینەکانی جیهان ١٤یان خەڵکی ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان.
5
4
جێف بیزۆس
بێڵ گەیتس
وارن بووفێت
بێرنی ئارنۆلد
کارلۆس سەلیم
جێف بیزۆس ساڵی ١٩٩٤کۆمپانیای ئەمازۆنی دامەزراند ،کە ئێستا وەک بازاڕێکی ئۆنالین کاردەکات و خاوەنی ٪١٢ی ئەو کۆمپانیایەو خاوەنی ١٢٨ بلیۆن دۆالرە. ساڵی پێشوو بەهۆی جیابوونەوەی لە بەشێک هاوسەرەکەیەوە، سەروەتەکەی لەدەستداو ئەویش بوو بە یەکێک لە ملیاردێرەکانی جیهان.
بێڵ گەیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و خاوەنی کۆمپانیای بەیڵ خاوەنی ١١٠بلیۆن دۆالرە. بەهۆی ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییەی کە بەناوی هاوسەرەکەیەوە دایمەزراندوە، سااڵنە سەدان ملیۆن دۆالر بۆ کەرتی تەندروستی خەرجدەکات لە سەرتاسەری جیهاندا.
وارن بووفێت ،ناوێکی ناسراو نییە لە هەرێمی کوردستان ،بەاڵم ئەو گەورەترین وەبەرهێنەرە لە جیهاندا و خاوەنی زیاتر لە ٦٠کۆمپانیای جیاوازە کە لە چەندین بواری وەک دڵنیایی و دروستکردنی خانووبەرە و هەروەها خاوەنی چەندین زنجیرە خواردنگەیە و خاوەنی ٨٨.3بلیۆن دۆالرە.
بێرنی ئارنۆلد ،یەکێکە لە بازرگانە گەورەکانی جیهان و خاوەنی زیاتر لە ٧٠ مارکەی بازرگانییە لە جیهاندا. ئەو لە چەندین بواردا کاردەکات، هەر لە بواری خواردنەوە تاوەکو دەگاتە دروستکردنی مۆزەخانەی تایبەت ،خاوەنی ٧٦بلیۆن دۆالرە و بەشێکی سەروەتەکەی لە خێزانەکەیەوە بۆ ماوەتەوە.
کارلۆس سەلیم ،سەرمایەداری گەورەی مەکسیک ،ئەو بە خاوەنی گەورەترین کۆمپانیای مۆبایل دادەنرێت لە ئەمریکای التیندا و بەهۆی ئەو کارەیەوە توانیویەتی سەرمایەیەکی گەورە پێکەوە بنێت و ئێستا خاوەنی ٦٤بلیۆن دۆالری ئەمریکییەو لە بواری خانووبەرەشدا کاردەکات.
7
6
9
8
10
ئەمانیسیۆ ئۆرتیگا
الری ئیلیسۆن
مارک زوکەربێرگ
مایکل بلومبێرگ
الری بیج
ئەمانیسیۆ ئۆرتیگا ،سەرمایەداری بەناوبانگی ئەوروپا ،ئەو دامەزرێنەری زنجیرە سۆپەرمارکێتەکانی زارایە. ئەو خاوەنی هەشت براندی جیهانییەو لەگەڵ هاوسەرەکەیدا کە نمایشکاری جلوبەرگ بوو توانیان ئەو سەروەتە کۆبکاتەوە. سەروەتەکەی ئۆرتیگا ٦٧بلیۆن دۆالرە.
دامەزرێنەری ئیلسۆن الری کۆمپانیای ئۆراکلن و ئەو کۆمپانیایەی لە ساڵی ١٩٧٧دامەزراندووەو توانیویەتی پڕۆگرامی ئۆراکڵ بەرهەم بهێنێت و لە ئێستادا کۆمپانیایەکی دیکەی پڕۆگرام سازیشی دروستکردووە. لە ئێستادا ئیرکسۆن خاوەنی ٦٥ بلیۆن دۆالرە.
زوکەربێرگ ،دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبووک کە لە ئێستادا کۆمپانیاکە خاوەنی چەندین تۆڕی کۆمەاڵیەتییە کە گرنگترینیان تۆڕی کۆمەاڵیەتی ئینستاگرام و فەیسبووکە ،ساڵی ڕابردوو بەهۆی سزاداراییەکانەوە پشکەکانی فەیسبووک دابەزی و بەهۆیەوە مارک سەروەتەکەی بۆ ٦٢بلیۆن دۆالر دابەزی.
مایکل بلومێرگ ،دامەزرێنەری میدیای بلومبێرگ و کۆمپانیای بلومبێرگە و لە ئێستاشدا خۆی بۆ سەرۆکی ئەمریکا کاندید کردووە. ئەو دەرچووی بەشی بەڕێوەبردنەوە و سەرکەوتنەکانیشی بەهۆی بەڕێوەبردنیەوە بووە و لە ئێستادا خاوەنی ٦٠.٢بلیۆن دۆالرە.
الری بێج ،یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای گۆگڵ و هەروەها گۆگڵ ڕانک پەیجی دامەزراندووە. ئەو چەندین ساڵ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای گۆگڵ بووە و دامەزرێنەری کۆمپانیای Planetary Resources کە لە بواری ئاسمانەوانیدا کاردەکات و خاوەنی ٥٠بلیۆن دۆالرە.
ساندەرز ڕکابەرەسەرسەختەکەی دۆناڵدترەمپ لە مێژووی درێژترین ئەنجومەنی پیران هەیە ،پیاوێکی ٧٨ساڵەی قژڕوتاوەیە ،زوو زوو جەڵتەیەک لێی دەدات، بەبێ ئەوەی یەک کۆبوونەوەی گەورە ئەنجام بدات زیاترین پاڵپشتی دارایی بۆ کەمپینەکەی کۆکردووەتەوە بە بەراورد بە دیموکراتەکان، کاندیدەکانی خۆی بە چەپ دەزانێت و هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن ببێتە تاکە ڕکابەری دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمساڵدا. ئەو کە سەرجەم تاڵەکانی قژی لە سیاسەتدا سپی کردووەو ٥٢ساڵ بەسەر یەکەم شکستیدا لە هەڵبژاردنێکدا تێدەپەڕێت، هەفتەی ڕابردوو بۆ ئەو وەرچەرخان بوو ،بەهۆی ئەو پاڵپشتییە گەورە داراییەی کە الیەنگیرانی بۆیان ئەنجامدا. ساندەرز بە سیاسەتمەدارێکی تەقلیدی دادەنرێت ،ئەو لە دۆناڵد ترەمپ ناچێت کە لە بزنسەوە بووبێتە سەرۆک ،ئەو لە ئۆباماش ناچێت کە پاش ماوەیەکی کەم کاری سیاسیی بوو بە سەرۆکی ئەمریکا ،ئەو لە ١٩٩٠ەوە تا ٢٠٠٦ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بووە و لەو ساڵەشەوە بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی واڵتەکەیو لە هەڵبژاردنی ٢٠١٢دا توانی زیاتر لە ٪٧٠ی دەنگەکانی ویالیەتەکەی بەدەستبهێنێت. ئێستا هەموو ڕاپرسییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ساندەرز ئەمجارە دەبێتە تاکە ڕکابەر بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای واڵت ،بەاڵم ئەوەی ڕێگرە لە بەردەم ساندەرزدا ئەوەیە ،هەر تاو ناتاوێک جەڵتەیەک بەرۆکی ئەو پیاوە دەگرێت و خۆشی دانبەوەدا دەنێت کە تەندروستی زۆر باش نییە ،بەاڵم مانای ئەوە نییە نەتوانێت کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکات. بێرینی ساندەرز خۆی بە الیەنگری دۆزی کورد دەزانێت، ئەو لەکاتی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان تەلەفزیۆنیدا دیدارێکی لە وتی“ :ئەوەی کە پەیوەندی بە کوردەوە هەیە ١١ ،هەزار کەسیان لە شەڕی دژی داعشدا کوژران و ٢٠هەزاری دیکەشیان برینداربوون و ئەمریکاش دەڵێت، “ئێمە لەگەڵتانین” ،بەاڵم رۆژێک لەپڕێکدا دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان و لەڕێگەی توویتەوە ،ترەمپ سیاسەتەکەی دەگۆڕێت .ئێستا پێم بڵێن چ واڵتێک لەسەر زەوی متمانە بە قسەی سەرۆکی ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە؟”. ئەو هەروەها وتی :جیاوازی نێوان من و دۆناڵد ترەمپ لە دۆزی کورددا ئەوەیە کە ئەو درۆ دەکات. ئەو بەوەش دەناسرێت کە دژی سیاسەتەکانی سعودییە و یەکێکە لە الیەنگرە سەرسەختەکانی ئیسرائیل ،هەروەها خۆی بە چەپ دەزانێت و پێی وایە کە دەبێت دیموکراتییەتێکی سۆشیالستی لە ئەمریکادا پەیڕەو بکرێت ،ئەمە جگە لەوەی کە دۆناڵد ترەمپ بە خراپترین سەرۆک لە مێژووی واڵتەکەیدا وەسف دەکات.
ن�� ڵ ��ودەو �ڵ�ە ت��ی
8 بریگزیت روویدا چی دهگۆڕێت و چی وهکو خۆی دهمێنێتهوه؟
ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
هێڵه گشتیهکانی پالنی ترهمپ بۆ ئاشتی لە خۆرههاڵتی ناوهڕاست بیبیسینیوز-زهمهن دواجار ،ڕۆژی سێشهممهی ڕابردوو٢٨ ،ی کانوونی دووەمی ، ٢٠٢٠دۆناڵد ترهمپ ،سهرۆکی ئهمریکا پالنهکهی که ماوهیهکی زۆر بوو باس دهکراو چاوهڕێ دهکرا بیخاته ڕوو بهناوی (دید بۆ ئاشتی ،گهشهسهندن و ئایندهیهکی ڕوناکتر بۆ ئیسرائیلی و فهلهستینیهکان) ،که به پالنی سهده ناسراوه ئاشکرا کرد .پالنهکه ههر یهکسهر الیهنه بهشدارهکانی کێشهو دیالۆگی خۆرههاڵتی
زهمهن
رۆژی ههینی رابردوو ،کاتژمێر ١١ی شهو ،بهریتانیا وهک ئهندامی رێکخراوی یهکێتی ئهوروپا نهماو ئهو شته روویدا، که سااڵنێکه رای گشتی بهریتانی و ئهوروپای به خۆیهوه سهرقاڵ کردووه ،که پێی دهوترێت (بریگزیت) .بهریتانیا ئیتر کهوته ناو ماوهی راگوزهرهوه ،که ١١مانگ دهخایهنێت. له ماوهی ئهو یانزه مانگهدا لەسهریهتی پهیڕهوی رێساکانی یهکێتی ئهوروپا بکات و ئهو پارهیه بدات کە مانگانه پێویستە بیداته ئهو رێکخراوه. ههڵبهته لهم ماوه راگوزهرهدا کۆمهڵێک گۆڕانکاری روودهدات و کۆمهڵێک شتیش وهکو خۆیان دهمێننهوه. ههر ٧٣ئهندامهکهی بهریتانیا له یهکێتی ئهوروپا کورسیهکانیان له دهست دهدهن و چیدی ئهندامی پهرلهمانی یهکێتی ئهوروپا نامێنن ،بهریتانیا دهزگاو ئاژانسهکانی ئهو رێکخراوه جێدێڵێت ،بهاڵم لهم ماوهیهدا ههر دادگای ئهوروپا خاوهنی بڕیاری یهکالکهرهوه دهبێت لهسهر ناکۆکیه یاساییهکان. له کۆبوونهوهی لوتکهی سهرۆکی واڵتانی ئهنجومهنی ئهوروپا ،سهرۆک وهزیرانی بهریتانیا ناتوانێت بهبێ بانگهێشتنامه بهشدار بێت ،ههروهها وهزیرهکانی دیکهی بهریتانیاش ناتوانن بهشدار بن. بهریتانیا ئیتر ئازاد دهبێت لهوهی وتووێژ لهگهڵ واڵتانی دیکهدا بکات سهبارهت به دامهزراندن و بنیادنانی رێسای کڕین و فرۆشتن و بازرگانی ،چونکه تا ئهوکاتهی ئهندامی یهکێتی ئهوروپا بوو بۆی نهبوو لهگهڵ واڵتانی له بابهت ئهمریکاو ئوستورالیا گفتوگۆی بازرگانی بکات .بهریتانیا ههروهها ئازاده لهگهڵ یهکێتی ئهوروپا و واڵتانی ناویندا رێککهوتنی بازرگانی تایبهت واژۆ بکات ،بهاڵم دهبێت چاوهڕوان بێت تاکو ماوهی راگوزهر تهواو دهبێت. پاسپۆرتی شینی بهریتانی دیسان دێتهوه مهیدان ،که له ساڵی ١٩٢١دیزاین کراوه .له ماوهی ٣٠ساڵی رابردوودا رهنگی پاسپۆرتی بهریتانی ‘سوور’ بووه ،بهاڵم له مهودوا شینهکه دهگهڕێتهوه .ئهوانهی ئێستا پاسپۆرتی سووریان ههیه ،ههتاکو ماوهکهی بهسهر دهچێت دهتوانن بهکاریبهێنن، بهاڵم لهگهڵ تازهکردنهوهیدا ئیتر پاسپۆرتی سوور نابیننهوه، لهبری ئهوه پاسپۆرتی شین دێته باخهڵیان. بهریتانیا وهکو یادگاری ،سێ ملیۆن پارهی ٥٠پێنسی ‘کانزایی’ دهخاته بازاڕهوه که ‘٣١ی جانیوهری’ لهسهر نووسراوه ،ههروهها لهسهری نووسراوه ‘ئاشتی ،گهشهسهندن و دۆستایهتی لهگهڵ ههموو نهتهوهکاندا’ .له سهرووی ههموویشهوه ،ئهو کۆمیتهیهی که ترێزه مهی سهرۆک وهزیرانی پێشوو له ساڵی ٢٠١٦بۆ وتووێژهکانی بریگزیت دروستی کردبوو ههڵدهوهشێتهوەو فهرمانگهکهش نامێنێت. تیمی گفتوگۆی بهریتانی لهمهودوا دهتوانن له ئهنجومهنی وهزیران له داونینگ ستریت کارهکانیان بکهن. لهمهودوا ئهگهر هاواڵتیهکی ئهڵمانیا کهتنێک بکات له بهریتانیاو رابکات بۆ ئهڵمانیا ،ئیتر ئهڵمانیا تهسلیمی بهریتانیاو دادگاکانی بهریتانیای ناکات. ئیتر شتهکانی دیکه له ماوهی راگوزهردا وهکو خۆیان دهمێننهوه بهالیهنی کهمهوه تاکو کۆتایی ساڵی ،٢٠٢٠ئهو شتانهش وهکو: گهشتکردنی هاواڵتیانی بهریتانی له ماوهی راگوزهردا بۆ واڵتانی یهکێتی ئهوروپا له رێگهی گهشتی ئاسمانی ،دهریایی و شهمهندهفهر وهکو خۆی دهبێت. مۆڵهتی شۆفێری و پاسپۆرتی ئاژهڵ و باڵندهی ماڵی وهکو خۆیان دهمێننهوه کارتی دڵنیایی تهندروستی له ماوهی راگوزهردا وهکو خۆی دهمێنێتهوەو هاواڵتیانی بهریتانی ههڵگرانی ئهو کارته دهتوانن له خزمهتگوزاری تهندروستی بههرهمهند بن لەکاتێکدا که له یهکێک له واڵتانی یهکێتی ئهوروپادان. ژیان و کارکردن لهو ماوهی راگوزهرهدا وهکو خۆی دهبێت ،هاواڵتیانی بهریتانی دهتوانن له واڵتانی یهکێتی ئهوروپا کاربکهن و بژین ،ههمان یاساش بۆ هاواڵتیانی یهکێتی ئهوروپا که بیانهوێت بژین یان کاربکهن له بهریتانیا؛ بهرکاره. هاواڵتیانی بهریتانی که له یهکێتی ئهوروپا دهژین و خانهنشینن ،پارهی خانهنشینی وهردهگرن و زیادکردنی سااڵنهیان بۆ ههژمار دهکرێت. له ماوهی ١١ی مانگی راگوزهردا بهریتانیا بهردهوام دهبێت له پارهدان به بودجهی یهکێتی ئهوروپا ،ههروهها بازرگانی بهریتانیاو ئهوروپا بهبێ زیادکردنی پارهی تر بهردهوام دهبێت. دوای ماوهی راگوزهریش که کۆتایی ئهمساڵ دهکات ئیتر هیچ شتێک لەنێوان یهکێتی ئهوروپاو بهریتانیا وهکو خۆی نامێنێتهوه مهگهر رێککهوتنی دیکه بکهن.
zamenpress@gmail.com
پایتهختی فهلهستین دهبێت له بهشی خۆرههاڵتی ئۆرشهلیم بێت ،که کهوتۆته خۆرههاڵت و باکووری بهربهسته ئیسرائیلیهکانی کهناری خۆرئاوا
ناوهڕاستی زیاتر کرده دوو بهرهوه ،ئیسرائیل پالنهکهی وهکو ‘دهرفهتی سهده’و مهحمود عهباسی سهرۆکی فهلهستین وهکو ‘زللهی سهده’ ناوزهندیان کرد. کرۆکی پالنهکه سهرجهم خاڵه سهرهکیهکانی کێشهی فهلهستین و ئیسرائیلی لهخۆگرتووه ،بهم شێوهیه:
مهسهلهی دهوڵهتی سهربهخۆی فهلهستین
له سهرهتای دروستبوونی دهوڵهتی ئیسرائیلهوه لەدوای جهنگی جیهانی دووهم، ئیسرائیل و ئهمریکیهکانیش بوونی دهوڵهتێکی سهربهخۆی فهلهستینیان به تهنیشت ئیسرائیلهوه ڕهتدهکردهوه .فهلهستینیهکان بهردهوام خهباتیان بۆ دهوڵهتێکی سهربهخۆ کردووه ،که کهناری خۆرئاوا به خۆرههاڵتی ئۆرشهلیمهوه بگرێتهوه ههروهها کهرتی غهزهش ،که لهالیهن ئیسرائیلهوه له شهڕی ١٩٦٧که به شهڕی شهش ڕۆژه ناسراوه، داگیرکراوەو ئێستا بزوتنهوهی حهماس حوکمی دهکات .ئیسرائیلیهکان دوای شهڕو ئاشوبێکی زۆر بیرۆکهی بوونی دهوڵهتی فهلهستینیان له تهنیشت خۆیان قبوڵ کردووه .پالنهکه دان به دهوڵهتی سهربهخۆی فهلهستیندا دهنێت و کۆشکی سپی دهڵێت پالنێکی گونجاوەو“ئهو خاکهی بۆ دهوڵهتهکه دیاریکراوه لهگهڵ قهبارهی غهزەو کهناری خۆرئاوا گونجاوەو دوو هێندهی ئهو خاکهیه که ئێستا فهلهستینیهکان بەدهستیانهوهیه .ئیسرائیل رازی بووه به پالنی چوار ساڵهی “سڕکردنی خاک” که مهبهست لێی وهستاندنی پهرهپێدانی خاک بۆ ئۆردوگا جولەکە نشینهکان؛ ئهمهش وهک زهمینەخۆشکردن بۆ چوونهپێشهوهی پالنهکه دهرفهت بهخشینە به فهلهستینییهکان تا دیراسهی پالنهکه بکهن ،دیالۆگ لهگهڵ ئیسرائیل بکهن و “مهرجهکانی بوون به دهوڵهت” وهک ترهمپ دهڵێت بهجێبهێنن .مهبهستی ترهمپیش له مهرجهکانی بوون به دهوڵهتبوون بریتین له “گرتنهخۆی یاسا سهرهتاییهکانی پاراستنی مافهکانی مرۆڤ، بهرهنگاربوونهوهی گهندهڵی دارایی و سیاسی، وهستاندنی چاالکیه شهڕهنگێزهکانی حهماس و جیهادی ئیسالمی و دوژمنهکانی دیکهی ئاشتی، کۆتاییهێنان به پهرهپێدانی ڕق بهرانبهر ئیسرائیل، ههروهها وهستاندنی یهکجارهکی هاوکاری دارایی تیرۆریستهکان”. ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فهلهستین دهڵێت: “پالنهکهی ئهمهریکا دان به داگیرکاریی نایاسایی ئیسرائیل بۆ خاکی فهلهستینییهکاندا دهنێت”.
دهوڵهتێکی فهلهستینی له چهکداماڵراو به ئاشتیانه لەتهنیشت ئیسرائیلهوه بژێت
مهسهلهی قودس (ئۆرشهلیم)
ههردووال ئهم شاره به هی خۆیان دهزانن. له شهڕی ساڵی ١٩٦٧دا ئیسرائیل دهستی بهسهر خۆرههاڵتی شارهکهدا گرت ،که لهژێر حوکمی ئوردون بوو ،له ساڵی ١٩٨٠وه ههموو شارهکه وهکو پایتهختی خۆی سهیر دهکات، بهاڵم له ئاستی نێودهوڵهتیدا دانی پێدا نهنراوه. فهلهستینییهکان خۆرئاوای شارهکهیان دهوێت و دهیانهوێت له ئایندهدا بیکهن به پایتهختی خۆیان ،که شاره کۆنهكهو زۆربهی جێگه پیرۆزهکانی جولەکەو موسوڵمان و مهسیحیهکانی تێدایه ٣٥٠ ،ههزار فهلهستینی و ٢٠٠ههزار جولەکەی لێ نیشتهجێکراوه .ئهم شاره که خاڵی گهورهی ناکۆکیه له کۆنهوه تاکو ئێستا ،له پالنهکهی ترهمپدا هاتووه “ئۆرشهلیم (قودس) وهک پایتهختی دهوڵهتی خاوهن سهروهری ئیسرائیل دهمێنێتهوەو ئهم شاره نابێت دابهش بکرێت (مهبهستی ئهوهیه نابێت لهنێوان فهلهستینو ئیسرائیلدا دابهش بکرێت)” ،ههروهها دهڵێت“ :پایتهختی فهلهستین دهبێت له بهشی خۆرههاڵتی ئۆرشهلیم بێت ،که کهوتۆته ناوچهکانی خۆرههاڵت و باکووری بهربهسته ئیسرائیلیهکانی کهناری خۆرئاوا و کهفر ئهقهب و بهشی خۆرههاڵتی شوافات و ئهبودیس دهگرێتهوه”. مهحمود عهباس که له ساڵی ٢٠١٧وه لهوکاتهوهی ترهمپ دانی به ئۆرشهلیمدا ناوه وهک پایتهختی ئیسرائیل ،پهیوهندی لهگهڵ ئیدارهی ترهمپ پچڕاندووه دهڵێت“ :ئۆرشهلیم بۆ فرۆشتن نییه”و پێداگره لهسهر ئهوهی بوونی دهوڵهتی فهلهستین بهبێ خۆرههاڵتی ئۆرشهلیم مومکین نییه .له پالنهکهدا هاتووه: “ئیسرائیل بهردهوام دهبێت له پاراستنی شوێنه پیرۆزهکانی شارهکەو گرەنتی ئازادی پهرستن بۆ ههموو ئاینهکان دهکات” .پالنهکه پێشنیاری پارێزگاریکردن و مانهوهی ئهو دیفاکتۆیه دهکات که لهو جێگایه پیرۆزه ههیەو جولهکهکان پێی دهڵێن تێمپڵ ماونت و موسوڵمانهکان پێی دهڵێن حهرهم ئهلشهریف.
مهسهلهی سنوورهکان
فهلهستینیهکان پێداگیریی لهسهر سنوورهکان دهکهن به پشت بهستن بهو هێڵی ئاگربڕهی ئیسرائیل ،خۆرههاڵتی ئۆرشهلیم ،کهناری خۆرئاواو غهزهی لێکدی جیاکردهوه .پالنهکهی کۆشکی سپی ههندێک هێڵی گشتی تێدایه سهبارهت بهوهی کوێ خاکی ئیسرائیلەو کوێ خاکی فهلهستینه ،ههروهها کۆمیتهیهکی هاوبهش پێکدێت تاکو پالنهکه بخاته بواری پراکتیکهوه. پالنهکه ١٥جێگای نیشتهنیی جولەکە ،که ئیسرائیل له بهشی داگیرکراوی کهناری خۆرئاوا دروستی کردوون و فهلهستینیهکان به خاکی خۆیانی دهزانن ،دهدا به ئیسرائیل و به هێڵێک به ئیسرائیلهوه دهبهسترێنهوه ،له بهرانبهر مانهوهی ئهو نیشتهنییانهدا خاکی ئیسرائیل دهدات به فهلهستینییهکان که کهناری خۆرئاوا به نیشتهنیی گهورهی فهلەستینی له بیابانی نهگهفی نزیک سنووری میسرهوە بهستراوه به ڕێگایهک به غهزهوه ،غهزهش به تونێلێک که بهناو خاکی ئیسرائیلدا دهڕوات به کهناری خۆرئاواوه دهبهسترێتهوه.
مهسهلهی ئۆردوگاکان
لەساڵی ١٩٦٧وه ،ئیسرائیل ١٤٠نیشتهنیی جولەکەی له بهشی داگیرکراوی کهناری خۆرئاواو خۆرههاڵتی ئۆرشهلیم دروستکردووه ،ههروهها ١٢١نیشتهنیی تر دروستکراون ،که حکومهت دروستی نهکردوون ،بهاڵم خهڵکی جولەکە خۆیان دروستیان کردووەو ههموویان بوونهته جێگای ژیانی ٦٠٠ههزار کهس .ئهو نیشتهنییانه بهپێی یاسای نێودهوڵهتی؛ نایاسایین ،بهاڵم ئیسرائیل مل بهو یاسایه نادات .فهلهستینییهکان دهڵێن ههموو ئهو نیشتهنییانه دهبێت نهمێنن و خهڵکهکهی ئهو خاکه جێبهێڵن و ببێته بهشێک له دهوڵهتی فهلهستین .نهتانیاهۆ نهک الیاننابات ،بهڵکو دهیهوێت بیانکاته بهشێک له دهوڵهتی ئیسرائیل .کۆشکی سپی دهڵێت“ :هیچ کهسێک له فهلهستینی و ئیسرائیلیهکان له ماڵ و حاڵی خۆیان دهرناکرێن” و پالنهکهی ترهمپ دان به سهروهری ئیسرائیلدا دهنێت بهسهر ئهو نیشتهنییانهوه.
مهسهلهی دۆڵی ئوردون
دۆڵی ئوردون خاکێکی بهپیته لهگهڵ سنووری ئوردوندا درێژ دهبێتهوەو له ٪٣٠کهناری خۆرئاوا پێکدێنێت .بهشێوهیهکی بەرباڵو دانیشتووانی تێدایه ٦٥ ،ههزار فهلهستینی و ١١ههزار نیشتهنیی جولەکە .فهڵهستینیهکان دهڵێن ئهو دۆڵه بهشێکی دانهبڕاو دهبێت له خاکی ئهو دهوڵهتهی دهیانهوێت دایبمهزرێنن. سهرکرده ئیسرائیلیهکان دۆڵی ئوردون وهک جێگایهکی ستراتیژی لهڕووی ئهمنیهوه سهیر
دۆڵی ئوردون ،بۆ ئاسایشی نهتهوهیی ئیسرائیل زۆر گرنگه، بۆیه لهژێر سهروهری ئیسرائیلدا دهبێت
دهکهن و له ههر ڕێککهوتنێکی ئاشتیدا ئهوان بوونی سهربازی خۆیان لهو دۆڵه درێژه پێدهدهن. نهتانیاهۆ بهڵێنی داوه که دۆڵی ئوردون و بهشی باکووری دهریای مردوو بکاته بهشێک له دهوڵهتی ئیسرائیل. له پالنهکهی ترهمپدا هاتووه“ :دۆڵی ئوردون، بۆ ئاسایشی نهتهوهیی ئیسرائیل زۆر گرنگه ،بۆیه لهژێر سهروهری ئیسرائیلدا دهبێت”.
مهسهلهی ئاوارهکان
ڕێکخراوی نهتهوه یهکگرتووهکان دهڵێت: ئهوان هاوکاری پێنج ملیۆن و نیو ئاوارهی فهلهستینی دهکهن له خۆرههاڵتی ناوهڕاست که زۆربهیان له نهوهی ئهو ئاوارانهن که له ئهنجامی شهڕی عهرهب -ئیسرائیل و ڕاگهیاندنی دهوڵهتی ئیسرائیل له ساڵی ١٩٤٨له ماڵ و خاکی خۆیان ههڵکهنراون .فهڵهستینییهکان داوای گهڕانهوه دهکهن و ئیسرائیلیش وهکو کێشهیهکی دیمۆگرافی گهوره سهیری دهکات ،ههروهها وهکو ههڕهشهیهک دهیبینێت بۆ سهر بوونی دهوڵهتی جولهکه. پالنهکهی ترهمپ دهڵێت“ :ئاواره فهلهستینیهکان بژارهی ژیانیان پێدهدرێت لهناو دهوڵهتی ئایندهی فهلهستین ،یان ئاوێزانبوونیان لهو واڵتانهی ئێستا تیایدا دهژین ،یاخود له واڵتی سێیهم نیشتهجێ بکرێن” .ئهمریکا لهگهڵ کۆمهڵگەی نێودهوڵهتی کاردهکات بۆ ڕێکخستنی “متمانهیهکی دڵئاوا له یارمهتیدانی پرۆسێسی نیشتهجێکردنهوهی ئاوارهکان”.
مهسهلهی دانپێدانان
ئیسرائیل جهخت دهکاته سهر ئهوهی ههر ڕێککهوتنێکی ئاشتی دهبێت دانپێدانانی فهلهستین به دهوڵهتی ئیسرائیل بگرێته خۆی، دانپێدانان وهکو دهوڵهتێکی نهتهوهیی بۆ جولهکه ،بهبێ ئهوه فهڵهستینییهکان بهردهوام دهبن له خۆ به خاوەنزانینی خاکهکەو ئهمهش کێشهی دیکهی لێدهکهوێتهوه .فهلهستینیهکان دهڵێن ئیسرائیل چۆن خۆی ناودهبات کێشهی خۆیهتی ،بهاڵم دانپێدانانی وهکو دهوڵهتی جولهکه دهبێته ههاڵواردن دژی عهرهبه به ئهسڵ فهلهستینیهکان که موسوڵمان و مهسیحی و دروزن .پالنهکهی ترهمپ دهڵێت“ :دانپێدانانی دووالیهنه به دهوڵهتی ئیسرائیل وهکو دهوڵهتی جولهکەو دهوڵهتی فهلهستین وهکو دهوڵهتی نهتهوهیی خهڵکی فهلهستینی”.
مهسهلهی ئاسایش
نهتانیاهۆ وتویهتی دهوڵهتی فهلهستین دهبێت له چهک خاڵی بکرێت و تهنیا بایی ئهوهی چهک ههبێت واڵت بهڕێوه ببات نهک بتوانێت ببێته ههڕهشه بۆ سهر ئیسرائیل .مهحمود عهباس به پالنی چهکداماڵین رازیه به مهرجێک هێزێکی ههمیشهیی نێودهوڵهتی له سنوورهکانی ئیسرائیل و فهلهستین جێگیر بکرێت .پالنهکهی ترهمپ دهڵێت“ :دهوڵهتێکی فهلهستینی له چهکداماڵراو به ئاشتیانه لەتهنیشت ئیسرائیلهوه بژێت ،ئیسرائیلیش بهرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایشی خۆرئاوای ڕووباری ئوردونی لهسهر شان بێت” .نهتهنیاهۆ داوای چهکداماڵینی بزوتنهوهی حهماسیش دهکات ،که حوکمی کهرتی غهزه دهکهن و لەساڵی ٢٠٠٨وه سێجار شهڕی لهگهڵ ئیسرائیل ههڵگیرساندووه ،حهماسیش دهڵێت قسهکردن له داماڵینی چهک له ئێمه وههم و خهیاڵه.
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )٥4سێشەممە 2٠2٠/2/4
��ورد�� ت�ان�� ی�ی
7
عەبدوڵاڵ حەسەن زادە لە مەالیەتییەوە بۆ سەرۆکى حزب هێمن حەسەن رەنگە بۆ ناسینى سەرکردەیەکی وەک عەبدوڵاڵ حەسەن زادە کاتێکى زۆر پێویست نەبێت ،چونکە کەم کەس هەیە ناوى ئەو سەرکردە کوردەیان نەبیستبێت کە قژى وەک بەفر لە خەباتکردن بۆ نەتەوەکەى سپیکردووە ،بەاڵم ناسینى دیوى دووەمى ژیانى ئەو سەرکردە کوردە بۆ بەشێکى زۆر لە خوێنەرانى ئەم هەفتەنامەیە جێگاى بایەخ بێت. عەبدوڵاڵ حەسەن زادە یەکێکە لەو سەرکردە کوردانەى مێژوویەکى سەروو ٥٠ ساڵى لە خەباتى سیاسى و پێشمەرگایەتى دژ بە رژێمى شاى ئێران و کۆمارى ئیسالمى ئێستا هەیە ،ئەو خەباتەشى تەنیا سیاسى نییە ،بەڵکو لە بوارى رۆشنبیرى و فکریشدا الپەڕەیەکى گەشى بۆ نەتەوەکەى تۆمار کردووە. هە ر چە ند ە ساڵێکى روون بۆ نیە
لەدایکبوونى عەبدوڵاڵ حەسەن زادە ،بەاڵم وەک خۆى باسى دەکات لە ساڵى ١٩٣٨ یان ١٩٣٩لە گوندی “سیمێر” سەر بە شارى سەردەشتى رۆژهەاڵتى کوردستان لەدایک بووە. ئەو هێشتا تەمەنى منداڵ بووە کە باوکى کۆچى دوایی کردووەو بە باشى ئەو کاتەى بیرنایەت کە باوکی دونیاى بەجێهێشتووە، بەاڵم دواتر برا گەورەکەى سەرپەرشتى خانەوادەکەى دەگرێتە ئەستۆو خوێندنی فەقێیەتی پێ تەواو دەکات. ناوبراو لە بنەماڵەیەکى کۆمەاڵیەتى و ئاینیدا گەورە بووەو باوکى و برا گەورەکەى هانیان داوە بخوێنێت و بچێتە الى مەالى مزگەوت ،ئەویش خواستى باوکى و براکەى جێبەجێ کردووەو دەستیکردووە بە خوێندن و پاشان سەرکەوتووانە خوێندنى مەالیەتى تەواو کردووە.
لەپێناو گەلەکەیدا زیاتر لە ٥٠ساڵە لە ئاوارەییدا ژیانى بەسەر بردووەو بۆ ماوەیەک لە بەغداو لە تەنیشت قاسملۆ رابەرایەتى هەستانەوەى خەباتى سیاسی حزبى دیموکراتیان لە ئێراندا کردووە
سااڵنێک مەالیەتى لە چەند شوێنێکى کوردستان کردووە هەر لەو سەردەمەشدا بەهۆى کوردایەتیەوە لە ناوچەکەیان قاچاخ بووەو بەردەوام گەرمیان و کوێستانى کردووە ،هەر لەو سااڵنەشدا ئاوارەى عێراق بووەو لە بەغدا گیرساوەتەوە ،بەاڵم لەسەردەمى راپەڕینەکانى ئێران و لە ساڵى ١٩٧٩بە نهێنى گەڕاوەتەوە رۆژهەاڵتى کوردستان. سەرەتای بیرى نەتەوایەتى الى ئەو سەرکردە کوردە بۆ سەردەمى خوێندنى لە حوجرەدا دەگەڕێتەوەو لەرێى ژیان و بەرهەمەکانى مەالى گەورەو ئەحمەدى خانى و حاجى قادریى کۆیى شیلەى خۆشویستنى نەتەوە و نیشتمان دەڕژێنە ناو دڵ و دەرونى عەبدوڵاڵ حەسەن زادەوە و بە رێچکەى ئەواندا هەنگاو هەڵدەگرێت. تەمەنى ٨بۆ ٩سااڵن بووە ،کە لەناو گوندەکەیاندا ژمارەیەک لە خەڵکى لەناو حزبى دیموکرات ئەندام بوون و ئەندامێکى حزبى دیموکرات کە ئاغا بووە رادیۆیەکى هەبووە کە لەوێوە سرودى ئەی ڕەقیب و شیعرى فایەق بێکەس و هەروەها پەیامەکانى دیموکرات باڵوکراونەتەوە، ئەوەش ئەوەندەى تر جۆش و خرۆشى لە دڵ و دەروونى عەبدوڵاڵ حەسەن زادەدا دروستکردووە. هەموو ئەمانە رۆڵى سەرەکییان بینى لەوەى ئەو کەسایەتیە لە سەردەمى منداڵیدا بچێتە ناو حزبەوەو بۆیەکەمجار لەسەر دەستى کۆمەڵێک ئەندامى دیموکرات لە گوندەکەیان لە تەمەنى ١٣ساڵیدا دەبێتە ئەندامى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران. حەسەن زادە بە تەنیا سیاسیش نیە، بەڵکو مێژوونووس و لێکۆڵەرو شاعیریشە، هەر لەسەردەمى الوێتیەوە دەستى کردووە بە نووسینى شیعر کە بەشێکیان نەتەوەیی و نیشتیمانین بەشێکیشی خۆشەویستى و دڵداری بوون. هەر لەکاتى خوێندنى فەقێیەتى و دواتریش لە کاتى مەالیەتیدا دەست دەکات بە کارى سیاسى لەگەڵ حزبى دیموکراتى کوردستان و هەوڵ دەدات خەڵکى بەرەو ئەو حزبە پەلکێش بکات و رازیان بکات بە پشتیوانى ،پێگە کۆمەاڵیەتیەکەى و ئاینیەکەى یارمەتیدەرێکى زۆر باش بوو
بۆ ئەوەى باشترین تەشکیالت بۆ حزبى دیموکرات دروست بکات. ئەو لە ساڵى ١٩٦٤ژیانى هاوسەریی لەگەڵ کچێکدا بەبێ دڵداری پێکهێناوەو نۆ منداڵیان بووە کە دوو کچ و چوار کوڕ بوونو سێ منداڵیان لە ژیاندا نەماون، ئەوانەى ماون ژیانى هاوسەرگیریان پێکهێناوە ،یەکێک لە کوڕەکانیشى کە “ئاسۆیە” لە کۆنگرەى ١٦ى حزبى دیموکرات جێگرى سکرتێرى ئەو حزبە بووە. لەکاتێکدا کە مەال بووە لە هەمان کاتیشدا حزبى ئەندامى دیموکرات بووەو لەگەڵ ناودارانى ئەو حزبە هەریەک لە مەال ئاوارەو سلێمان موعینى و ئیسماعیلى شەریف زادەو حەمەدەمینى سیراجى کارى کردووە ،هێزەکانى ئەو کاتە لە سەردەشت بە جلى مەالیەتی دەستگیریان کردووە، بەاڵم دوای ماوەیەکى کەم ئازاد کراوە. لە کۆتایی ساڵى شەستەکان بەناوى حەجەوە رۆژهەاڵتى کوردستان بەرەو باشوری کوردستان جێدەهێڵێت دواى ئەوەى بۆی دەردەکەوێت ،کە هێزەکانى ئەو کاتەى ئێران دەیانەوێت دەستگیرى بکەن و لەگەڵ مەال ئاوارە کرابوونە ئامانج، ویستوویانە لە رێگەى حەسەن زادەوە مەال ئاوارەیان دەست بکەوێت. کاتێک دێتە باشورى کوردستان لە گوندى مارەدوێ دەبێتە مەالى ئەو گوندەو لەپاڵ کارى مەالیەتى خەڵکى فێرى خوێندن دەکات ،دواى ماوەیەکى کورت دەچێتەوە گوندەکەیان لە سەردەشت و ماڵ و منداڵەکەى لەگەڵ خۆی دەباتە باشورى کوردستان. بۆ یەکەمجار لە ساڵى ١٩٧٠ عەبدولڕەحمان قاسملۆ لە بەغدا دەبینێت و بۆ ماوەی چەند رۆژ بەیەکەوە دەمێننەوەو سەرقاڵى کارى حزبى دیموکرات دەبن، ئەوە سەرەتاى یەکترناسینى قاسملۆ و عەبدوڵاڵ حەسەن زادە دەبێت و بۆ ماوەى ٢٠ساڵ بەیەکەوە خەباتى سیاسیى و چەکدارى دەکەن. دواى ماوەیەک لە خەباتى سیاسیى و بەخێرایی چوونە پێشەوەى وایکرد عەبدوڵاڵ
حەسەن زادە لە دواى تیرۆرکردنى دەبێتە قاسملۆ سکرتێرى حزبى د یمو کر ا ت و بۆ
ماوەى چەند ساڵێک سکرتێرى ئەو حزبە دەمێنێتەوە ،بەاڵم دواتر لە کۆنگرەدا لە سکرتێرى حزب نامێنێت. لە بوارى نووسین و وەرگێڕاندا بە یەکێک لە کەسە هەرە دیارەکانى کورد دادەنرێت، کە شارەزاییەکى کەم وێنەى لە وەرگێڕاندا هەیەو لەو بوارەشدا بەدەیان کتێبى لە عەرەبى و فارسییەوە بۆ سەر زمانى کوردى وەرگێڕاوە بەوەش توانیویەتى خزمەتێکى زۆری بە کتێبخانەى کوردى کردووە. لە مانگى ئازارى ساڵى رابردوو زانکۆى کۆیە دکتۆرای فەخرى بەخشى بە عەبدوڵاڵ حەسەن زادە ،وەک وەفایەک بەرامبەر هەوڵە ئەدەبییەکانى ناوبراو بەرامبەر زمانی کوردی و خزمەتە مەزنەکانى کە بە کتێبخانەی کوردی کردووە.
پەیوەندیەکى سیاسیى و کۆمەاڵیەتیى بەرفراوانى لەگەڵ حزب و الیەنە سیاسی و سەرکردەکانى کورد لە هەر چوار پارچەى کوردستان هەیە
لەدواى لێکترازان لەناو حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران و دابەشبوون بەسەر دوو دیموکراتدا ،عەبدوڵاڵ حەسەن زادە بۆ دوو خولى سێ ساڵى دەبێتە سکرتێرى حزبى دیموکراتى کوردستان (حدک) دواتر واز لەکارى حزبى دەهێنێت و تەنیا وەک پشتیوان و رەمزێکى حدک دەمێنێتەوە کە تائێستاش هەر بەم شێوەیەیە. عەبدوڵاڵ حەسەن زادە پەیوەندیەکى سیاسیى و کۆمەاڵیەتیى بەرفراوانى لەگەڵ حزب و الیەنە سیاسی و سەرکردەکانى کورد لە هەر چوار پارچەى کوردستان و بەتایبەت باشورى کوردستان هەیە ،لەناو خودى رۆژهەاڵتیش وەک سەرکردەیەکى خۆشەویستو بە ئەزموون و هاوڕێی قاسملۆ ناسراوە. ئەو لەپێناو گەلەکەیدا زیاتر لە ٥٠ ساڵە لە ئاوارەییدا ژیانى بەسەر بردووەو بۆ ماوەیەک لە بەغداو لە تەنیشت قاسملۆ رابەرایەتى هەستانەوەى خەباتى سیاسی حزبى دیموکراتیان لە ئێراندا کردوە، ماوەیەک لە ئەوروپاو ماوەیەکى زۆر لە چیاکانى کوردستان شەڕى دژى ئێران کردووە. عەبدوڵاڵ حەسەن زادە لەپاڵ ئەو هەموو خەبات و ماندوبوونەى لەناو حزبى دیموکراتدا بۆ رۆژهەاڵتى کوردستان کردویەتى رەخنەو گلەییش لەو سەرکردە کوردە دەگیرێت کە کەموکوڕی لە ناو ریزەکانى حزبى دیموکراتدا هەبووە.
200هەزار ئەندامی کورد وازیان لە ئاکپارتى هێناوە زەمەن سیاسەتەکانى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکى پارتى دادو گەشەپێدان -ئاکپارتى بەرامبەر بە کورد وایکردووە هەزاران ئەندامو دەیان سەرکردەى کورد لە ریزەکانى ئەو پارتە بچنە دەرەوە ،هەدەپەش پێیوایە ئەو کوردانەى لەناو ئەکەپەدان و پشتیوانى لە بڕیارەکانى ئەردۆغان دەکەن ،خیانەت لە نەتەوەکەی خۆیان دەکەن. ساڵى رابردوو توندوتیژی حکومەتى تورکیا بە سەرۆکایەتى رەجەب تەیب ئەردۆغان و کابینەکەى ،کە سەرجەمیان سەر بە پارتى دادو گەشەپێدان - ئەکەپەن ،بەرامبەر کورد گەیشتە لوتکە، دەستگیرکردنى پەرلەمانتارو سەندنەوەى متمانە لێیان و دوورخستنەوەى سەرۆک شارەوانیەکان لەو ساڵەداو لە سااڵنى رابردووشدا وایکرد ئەکەپە زۆرینەى ئەندامە کوردەکانى لەدەست بدات. بەپێی نوێترین ئامارى سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ستراتیژى ئەنادۆڵ ،لەماوەى سێ ساڵی رابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن ئەندام وازیان لە ئاکپارتى هێناوەو لەو ژمارەیەش ٢٠٠هەزار ئەندامى کوردو زیاتر لە ٩٠سەرکردەو بەرپرسى کورد لەو پارتە جیابوونەتەوە ،هۆکارەکەشیان بۆ سیاسەتەکانى ئەردۆغان بەرامبەر بە کوردو ئەو شەڕانەى دژ بە کورد ئەنجامى دەدات گەڕاندووەتەوە. سەمرا عوسمان یاڵچین ،ئەندامى ئەنجومەنى گشتى هەدەپە باس لەوە دەکات ،ئامارەکانى وازهێنان و دوورکەوتنەوەى كورد لە ئەکەپە زۆر لەوە
زیاترن ،چونکە بەوتەى خۆى لەناو خودى ئاکپارتیدا ناڕەزایەتى و جیابوونەوەی زۆر هەیە کە میدیاکانى تورکیا ناوێرن باڵوی بکەنەوە. سەمرا یاڵچین بە “زەمەن”ى وت: “سیاسەتى ئەردۆغان هەم پارتەکەى و هەم تورکیاشى بەرەو چارەنووسێکى مەترسیدار بردووە ،لەگەڵ ئەوەشدا لێکترازانى گەالنى تورکیاى زیاتر کردووە ،بەرامبەر بە کوردیش رۆژ بە رۆژ سیاسەتەکانى سەختتر دەبن و سیاسەتى داگیرکارى و کوشت و کوشتارى پێشخستووە”. ئەندامە کەمبوونەوەى لەگەڵ کوردەکانى ناو ئەکەپە ،بەهەمان شێوە الیەنگرو دەنگدەرى پارتەکەى ئەردۆغان لە شارەکانى باکورى کوردستانیش بە رێژەیەکى بەرچاو دابەزینى بەخۆیەوە بینیوەو ئەو نزمبوونەوەیەش لە تورکیا رابردووى هەڵبژاردنەکانى بەتەواوەتى رەنگیداوەتەوەو دەبینرێت. جیابوونەوەو دوورکەوتنەوەى ئەندام لە ریزەکانى ئەکەپە تەنیا کوردى نەگرتووەتەوە ،بەڵکو ژمارەیەکى زۆر تورکیش وازیان لەو پارتە هێناوە ،کە لە ئەندامێکى ئاساییەوە تا دامەزرێنەرى پارتەکەى تێدایە وەک “ئەحمەد داود ئۆغلۆو عەبدوڵاڵ گویل و عەلى باباجان و بوڵەند ئەجەوید” کە بەهۆی ناڕازیبوونیان لە سیاسەتى ئەکەپەو تاکڕەوى ئەردۆغان جیابوونەتەوە. عەبدوڵاڵ گوڵزەمان ،یەکێکە لەو بەرپرسە کوردانەى بەهۆى ناڕازیبوونى لە سیاسەتى ئەردۆغان لە ئاکپارتى جیابووەتەوە باس لەوە دەکات ،لە ناوخۆى ئاکپارتى ناڕەزایەتى و نیگەرانى
لە سێ ساڵی رابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن ئەندام وازیان لە ئاکپارتى هێناوە لە سێ ساڵی رابردوودا 2٠٠هەزار ئەندامی کورد وازیان لە ئەکەپە هێناوە زیاتر لە ٩٠سەرکردەو بەرپرسى کورد لە ئەکەپە جیابوونەتەوە ئەندامانى ئەکەپەو الیەنگرو دەنگدەرانى لە باکورى کوردستان بە رێژەى لە %2١کەمى کردووە زۆر هەیە لە سیاسەتى ئەردۆغان ،بۆیە ئەندامێکى زۆر وازیان لەو پارتە هێناوەو دژى ئەردۆغان وەستاونەتەوە.
گوڵزەمان بە “زەمەن”ی راگەیاند: لەناو تورکیا رۆژ بە رۆژ ئاکپارتى و ئەردۆغان متمانەیان الواز دەبێت،
بەتایبەت لە باکورى کوردستان ئەو متمانەیە زۆر الوازتر دەبێت ،چونکە ئێستا دۆخى ئابوورى و دیموکراسی و
مافى مرۆڤ خراپ بووە ،رێژەى بێکارى و هەژارى لە کوردستان زۆر زیادى کردووە. ئەو کوردانەى لەپاڵ ئەکەپەدا بوون بەرە بەرە واز لەو پارتە دەهێنن و دەچنەوە پاڵ هەپەدە یان لە ماڵەوە دانیشتوون يان پەیوەندییان بە پارتە کوردییەکانى دیکەوە کردووە ،بەاڵم ئەکەپە دەیەوێت رێگرى لەو جیابوونەوانە بکات ،لە هەوڵى ئەوەدایە کە جارێکى تر ئەو ئەندامانە ئاشت بکاتەوە. لە نوێترین ئاماردا سەنتەرى لێکۆڵینەوەو راپرسى بۆرکان لە شارى ئامەد ،کە مانگى ١٢ى ساڵى رابردوو رێژەى رایگەیاندووە، باڵویکردەوە ئەندامانى ئەکەپەو الیەنگرو دەنگدەرانى لەناو باکورى کوردستان و بەتایبەت شارى ئامەد بە رێژەى لە %٢١کەمى کردووەو ئاشکراشى کردووە لەساڵى ٢٠١٧وە تائێستا ٥٧کەسایەتى ناسراوى کورد وازیان لە ئەکەپە هێناوەو زیاتر لە ١٦٠ هەزار ئەندامی ئاسایی و ناوەند لە ئەکەپە چوونەتە دەرەوە. دەمیرباش، عەبدوڵاڵ زانست نووسەرو رۆژنامەنووس لە شارى ئامەدى باکورى کوردستان دەڵێت :ئەردۆغان بە سیاسەتێکى دوژمنکارانەى قڕکردن رووبەڕووى کورد بووەتەوە ،ئەم سیاسەتە تەواوى کوردى لەخۆى تۆراندووەو کردوویەتی بە دوژمن. دەمیرباش بە “زەمەن”ی وت“ :ئێستا زیاتر لە شەش ملیۆن کورد پشتگیرى ئەکەپە دەکات ،ئەم رێژەیە بۆ گەلى کورد کارەساتێکى گەورەیە ،بەاڵم ئەم دوو ساڵە ئەو رێژەیە کەمی کردووەو کوردەکانى ناو ئەکەپە رووى راستەقینەى ئەردۆغان و پارتەکەیان بۆ دەرکەوتووە”.
ع ��را ق��ی ێ
6 حوكمڕانی تائیفی لە عێراقدا
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
حکومەتى نوێ ...پشکپشکێنە یان تەکنۆکرات؟ حەیدەر وائیلی بۆ “زەمەن”:
عەالوی گۆچانی سیحریی پێ نییە بۆ چارەسەری کێشەکان ئیحسان حەسیب
بورهان شێخ رەئوف ئەگەرچی زۆرێك لە شارەزایانی تیۆری كۆمەڵناسی و سیاسی لەو باوەڕەدان، كە تائیفیەتی سیاسی بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەتو حوكمڕانی دەستنادات و ئاكامەكەی شكستهێنان و لەبەریەك هەڵوەشانەوەیە. نموونەی زیندووی حوكمڕانی تائیفیش هەردوو نموونەی لوبنان و عێراقن ،كە سەرەڕای بوونی دەستوورو سیستمی پەرلەمانی ،كەچی حكومەتەكانیان شكستیان هێناوە لە بەڕێوەبردنی واڵت و دابینكردنی خزمەتگوزاریی و سەروەركردنی یاساو دادپەروەری ،ئەوە خەڵكی شیعەن كە بەرامبەر دەسەاڵتدارانی شیعەیان گرتووەو سەد ڕۆژ زیاترە داوای جیاكردنەوەی دین لە دەوڵەت دەكەن. تائیفیەت وەكو شمشێرێكی دوو دەمە ئەگەر كەسانێك بخوازن بەكاریبهێنن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانیان ئەوا دەمەكەی تری زیان بە پەیمانی كۆمەاڵیی دەگەیەنێت، كە بنەمای بنیاتنان و دامەزراندنی ژێرخانی دەوڵەت و كۆمەڵگایە. لە عێراقی دوای پرۆسەی ئازادیی و سەرەڕای نووسینی جوانترین دەستوورو راپرسی گەلی عێراق لەسەری كە لەسەروو %80زیاتر بە بەڵێ دەنگیان لەسەردا ،كەچی وتاری تائیفیەتی سیاسی زاڵبوو بەسەر كەشوهەوای سیاسیی واڵتدا بووە پەتاو دەردێكی كوشندە ،كە كۆمەڵگای عێراقی دابەش و تەفروتونا كرد ،هەر لە چینی دەسەاڵتدارانەوە تاوەكو كۆمەاڵنی خەڵك، بەهۆی پێداگری ئەو تاقمەو حیزبە تائیفیانە لەسەر بەرژەوەندییە كاتی و خێراكانی خۆیان، كە خزمەتی ئەجێندا تایبەتەكانی حزبەكانیانو واڵتانی ئیقلیمی دەكردو لە ئاكامدا عێراق بوو بە شكستخواردووترین واڵتی ناوچەكەو جیهان و خاكەكەشی بووە گۆڕەپانی یەكالكردنەوەی كێشەو ملمالنێكانی واڵتانی تر بەتایبەتی ئێران و ئەمریكا.
محەمەد عەالوى ،بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق راسپێردرا ،کە وەک کەسێکى تەکنۆکرات ناسراوەو بانگەشەى پێکهێنانى حکومەتى تەکنۆکراتیش دەکات ،بەاڵم پێناچێت خواستەکەى بێتەدى لە عێراقێکدا، کە هەموو پۆستەکان لەسەر بنەماى پشکپشکێنەى حزبى و تائیفى دابەش دەکرێن. لە ٢٩ى تشرینى دووەمى ساڵى عەبدولمەهدى عادل رابردووەوە دەستلەکارکێشانەوەى لە پۆستى سەرۆک وەزیران پێشکەشکرد ،لەو رۆژەوە ناوى چەندین کەسایەتى هێنرا بۆ ئەوەى جێگەکەى بگرێتەوە ،دواجار بازەکە بەسەر محەمەد عەالوییەوە نیشتەوە. محەمەد عەالوی لە یەکەم وتاریدا بەڵێنیدا کار بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی دوور له پشكپشكێنهی حزبی بكات و بەهیچ شێوەیەک کاندیدی الیەنە سیاسیەکان قبوڵ نەکات و نەچێتە ژێر فشاریانەوەو حکومەتێکی تەکنۆکرات پێکدەهێنێت و كار بۆ ئهنجامدانی
گەلى کورد پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە عێراقداو پێویستە بەشدارى راستەقینەى هەبێت لە بڕیارى سیاسیدا
راپەڕینی تشرین
ئەو خۆپیشاندانانەی لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عێراق سەریانهەڵداوە ناونراوە بە راپەڕینی تشرین، ئەگەرچی سەرەتا خۆپیشاندانی داخوازی خەڵك بوو بۆ خزمەتگوزاریی ،بەاڵم دوای خوێنڕشتن و قوربانیەكانی خەڵك كە ئێستا لە سەروو 700كەسەوەیەو زیاتر لە 24هەزار كەسیش بریندارە ،خەڵك داخوازییەكانیان گۆڕاوە بۆ گۆڕینی سیستم و هەڵبژاردنی پێشوەخت و زۆر داخوازی رەوای تر. سەروەرییەكی تری ئەم راپەڕین و خۆپیشاندانانە ئەوەیە ،كە كۆتایی بە گوتاری تائیفیەت هێناوەو گوتاری نیشتمانی و سیكۆالر جێی بە تائیفیەت لێژ كردووە ،ئەوەی حزب و تاقمە تائیفیەكان لە حەڤدە ساڵی رابردوودا بە سەروەت و سامانی عێراقیان كردووە ،كە نەیانتوانیوە سەرەتاییترین خزمەتگوزارییە پێویست و ژیانیەكانی خەڵك دابین بكەن و لەكاتێكدا خۆیان بە یاسا ئیمتیازات و پلەو پۆست و خانەنشینی و زۆر شتی تریان بۆ خۆیان دابینكردووە و خەڵكی رەش و رووتی عێراقیان لەبیر نەبووە. دروستكردنی میلیشیای چەكدارو وابەستە بوون بە واڵتانی ئیقلیمی و باڵوبوونەوەی گەندەڵی و بە فیڕۆدانی سامانی گشتی واڵت، كە عێراق ئێستا لە ڕیزی یەكەمەكانە لە لیستی گەندەڵی بە گوێرەی راپۆرت و پۆلێنەكانی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی. هەربۆیە خۆپیشاندانە جەماوەرییەكانی ئێستای هەموو گۆڕەپانەكانی عێراق لوتكەی بەگژاچوونەوەی خەڵكی عێراقە بۆ تاقم و گروپە تائیفیە دزو گەندەڵ و بەكرێگیراوەكانی واڵتان ،كە هەر هەوڵ و كۆششێك بۆ دووبارە مكیاجكردن و سازدانەوەیان بەناوی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی عێراق لە شكست و ئابڕووچوونی زیاتر هیچ ئاكامێكی تری نابێت ،بە حوكمی هۆشیاری خەڵك و پەیوەندییەكان لەڕێگەی تەكنۆلۆجیا و تۆڕە كۆمەاڵیەتیەكان هەموو دەستەكانیان بۆ گەلی عێراق دەركەوتووەو مەحاڵە بتوانن جارێكی تر سواری شەپۆلەكانی ڕق و بێزاری خەڵك ببن.
ههڵبژاردنی پێشوهخت دهكات بە سهرپهرشتی كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی و كۆمسیۆنی ههڵبژاردن ،هەروەها داواشی له خۆپیشاندهران كرد ،له خۆپیشاندانهكانیان بهردهوام بن تاكو داواكارییهكانیان جێبەجێ دەکرێن. خۆپیشاندەرانی شارو شارۆچکەکانی عێراق ،بە بەربەستی سەرەکی دادەنرێن بۆ متمانەدان بە کابینەی محەمەد عەالوی لەالیەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، کە بەنیازە لەماوەى مانگێکدا حکومەتەکەى پێکبهێنێت ،چونکە زۆرینەى خۆپیشاندەران رەتیدەکەنەوەو پێی رازی نین ،هەروەها هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی و دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نورى مالیکی ،رایانگەیاند :عەالوى لەالیەن ئەوانەوە رانەسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەت. حەیدەر وائیلی ،ئەندامی پەرلەمانى عێراق لە هاوپەیمانی فەتح ،دەڵێت:
هەمبانە
هەرچەندە عەالوی گۆچانی سیحرى پێ نییە ،بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو کێشەو گرفتانەى عێراق بەدەستیانەوە دەناڵێنێت ،بەاڵم بەپێویستى زانى بەرپرسیاریەتی ئەو بەڵێنانەى داویەتی بگرێتە ئەستۆ. وائیلى ،بە “زەمەن”ى وت: “پێویستە هەموو هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانى لەپێش هەموویانەوە داوای خۆپیشاندەران و زەمینەسازی تەواو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ،بەشێوەیەکی شەفاف و نزیک لە ستاندەرى جیهانی و دوور لە فرت و فێڵ و ساختەکارى”. بەهار مەحمود ،ئەندامى پەرلەمانى عێراق ،لە بارەى سروشتى پێکهاتەى حکومەتەکەى عەالوییەوە بۆ “زەمەن”ی روونکردەوە ،کابینەى ئەو حکومەتەى محەمەد عەالوی ،بەنیازە پێکیبهێنێت، راگوزەر دەبێت و ئەرکی سەرەکی بریتییە لە رێکخستنەوەى دۆخی عێراق
نێودهوڵهتی گفتوگۆی نێوان ئایین و شارستانیهتهكانه. له قۆناغی ئامادهیی و زانكۆ ،ئاراستهی فكری نزیكبووه له محهمهد باقر سهدرو دواتر بووهته ئهندامی حزبی دهعوهی ئیسالمی ،بهاڵم ههر زوو وازی لهو حزبه هێناوه. لهدوای ساڵی 2003وه داوای دامهزراندنی دهوڵهتی مهدهنی و جیاكردنهوهی دین له دهوڵهت دهكات. لەدوای ساڵی ،2003دوو خول ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق بووهو دوو
ئەوەى بۆ ناچێتە سەر تەنها کەسانی تەکنۆکرات بۆ کابینەکەى دیاری بکات ،دەبێت جگە لە شیعە ،وەزیرى کوردو سوننەش دابنێت
بازەکەى بەسەرەوە نیشتەوە
زهمهن محهمهد تۆفیق عهالوى ،لەالیەن سەرۆک کۆمارى عێراقەوە راسپێرداوە بۆ پێکهێنانی کابینەى نوێی حکومەت لەماوەى یەک مانگدا ،بەاڵم ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن لەژێر فشارى زۆرینەى خۆپیشاندەران و بەشێک لەالیەن سیاسیەکان ،پەرلەمانی عێراق متمانەى پێنەدات ،بەوەش کێشەکانی عێراق قوڵتر دەبنەوەو ئایندەى ئەو واڵتە بەرەو تونێلێکی نادیار هەنگاو دەنێت. محهمهد تۆفیق حسێن عهالوی ئهمین رهبیعی ،لهساڵی 1954لهبهغدا لهدایكبووه، خوێندنی بنهڕهتی و ئامادهیی هەر لەو شارە تهواوكردووهو سێ ساڵ له كۆلێژی ئهندازیاری تهالرسازی زانكۆی بهغدا خوێندوویەتى ،بهاڵم بههۆی تێكچوونی دۆخی عێراق لهساڵی 1977دا واڵتهكهی جێدههێڵێت و لهساڵی 1980له زانكۆی ئهمریكی له بهیروت بڕوانامهی بهكالۆریۆس له ئهندازیاری تهالرسازی بهدهستدههێنێت. محهمهد عهالوی ،بهشداری كردووه له دامهزراندنی كارگهی تۆفیق عهالوی بۆ بهرههمهێنانی وایهری گواستنهوهی وزهی كارهباو كهرهستهی كارهبایی له ئهبوغرێب، ههروهها دامهزراندنی كارگهی پی ڤی سی، بهاڵم لهالیهن رژێمی بهعسهوه دهستگیرا بهسهر موڵك و سامانی تۆفیق عهالوی، دواتر له بواری دیزاینی تهالرسازی و بهڵێندهرایهتی و كاری بازرگانی له بهریتانیاو لوبنان كاری كردووه. محهمهد عهالوی ،ئهندامی ئهنجومهنی ئابووری و كۆمهاڵیهتیی سهر به رێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان و ئهندامی رێكخراوی
و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لەماوەى شەش مانگ تا ساڵێک. بەهار مەحمود پێیوایە ،عەالوی
ئەوەى بۆ ناچێتە سەر تەنها کەسانی تەکنۆکراتی بێالیەن بۆ کابینەکەى دەستنیشان بکات ،دەبێت جگە لە شیعە ،وەزیرى کوردو سوننەش دابنێت، کەواتە بەشێک لە وەزیرەکان لەالیەن حزبەکانەوە دەستنیشان دەکرێن بۆ وەزارەتەکان. نوێنەرایەتى کورد لە بەغدا بەسەر سێ ستافدا دابەشبووە ،پارتى و یەکێتى و گروپى ،١٥پەرلەمانتارانى گۆڕان، کۆمەڵ ،یەکگرتوو ،ئایندە ،هاوپەیمانى ئەم سێ ستافە تائێستا پڕۆژەوپاکێجێکی هاوبەشیان ئامادە نەکردووە بۆ کابینەى نوێ ،کە جگە لە پارتى و یەکێتیش گروپى ١٥وەرگرتنى پۆست بە مافى خۆیان دەزانن. بەهار مەحمود ،ئەندامى پەرلەمانى عێراق ،بە “زەمەن”ى وت“ :هێشتا نیەتی محەمەد عەالوی ،نازانن بەرامبەر بە کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداو موچەی فەرمانبەران و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەى گشتی عێراق”. بەهار مەحمود پێشبینى دەکات، یەکەم کارى حکومەتی داهاتوو بریتی دەبێت لە ناردنی بودجەى گشتی ساڵی ٢0٢0ی عێراق بۆ پەرلەمان ،ئەو کاتە هەڵوێست و نیەتەکانی بەرامبەر کورد دەردەکەوێت. وتیشى“ :پێشتر لە نزیکەوە محەمەد عەالوییان بینیوەو قسەیان لەگەڵ کردووە ،ئەو کەسێکی بابەتییانەیەو دەمارگیرانە بیر لە پرسەکان ناکاتەوەو دژایەتی کوردی نەکردووە”. حكومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى کە لە ٢٢وەزارەت پێکهاتبوو بەپێى بەرکەوتەى حزب و الیەنەکان پێکهێنراو هەر لەسەرەتاوە بەر ناڕەزایى هاواڵتیان و بەشێک لە الیەنە سیاسیەکان کەوت. حەیدەر وائیلی ،ئەندامی پەرلەمانى عێراق لە هاوپەیمانی فەتح ،دەڵێت: گەلى کورد پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە عێراقداو پێویستە بەشدارى راستەقینەى هەبێت لە بڕیارى سیاسیداو دەبێت بودجەو موچەى فەرمانبەران و سەرجەم مافەکانی کورد لە عێراقدا پارێزراو بن.
خولیش وهزیری پهیوهندییهكان بووه له حكومهتهكهی نوری مالیكی ،بهاڵم بههۆی گهندهڵیی و ناكۆكی لهگهڵ مالیكیدا، دهستی له پۆستهكهی كێشاوهتهوه. محهمهد تۆفیق عهالوی ،رۆڵی بهرچاوی ههبووه له پهرهپێدانی بواری پهیوهندییهكانی عێراق ،ئەو كاتەى بووهته وهزیره ،مهرجی ئهوهی بۆ كۆمپانیاكان داناوه ،كه دهیانهوێت گرێبهست لهگهڵ وهزارهتهكهی ئهودا بكهن ،بهڵێننامهیهك له دادنووس پڕبكهنهوه بهوهی بههیچ شێوهیهك بهرتیل نهدهن بههیچ بهرپرسو
كارمهندێكی وهزارهتی پهیوهندییهكانی عێراق. محهمهد عهالوی ،له رێگهی نووسین و هۆكارهكانی راگهیاندنهوه ،رهخنهی توندی له سیاسهتی دارایی بانكی ناوهندی عێراق گرتووهو داوای چاكسازی كردووه. چهندین پڕۆژهی پهرهپێدانی ئابووری ئاسایش و بونیادنانی ژێرخانی عێراقى پێشكهش به حكومهت كردووه. محەمەد تۆفیق عەالوی ،راسپێردراو بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ،یەکێکە لە باشترین کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە ،چونکە خاوەنی عەقڵێکی ئابووری ،كهسێكی لیبراڵه ،هەمیشە بەرهەڵستکار بووە بۆ سیاسەتە چەوتەکانی حیزبی دەعوەی ئیسالمی و بەتایبەتیش نوری مالیکی. هەر لەسەر دۆسیەی گەندەڵیو گوێنەگرتن لێی لە کابینەکەی مالیکیدا وەزیری پۆستی دەستبەرداری پەیوەندیەکی بوو، پەیوەندیەکان هاوسەنگی لەگەڵ هەموو الیەنەکاندا هەیەو هەروەها پاڵپشتێکی ڕادیکاڵی بیرۆکەی جیاکردنەوەی مەزهەب و دینە لە دەوڵەتو خانهنشینی و ئیمتیازاتهكانی دیكهی وهزیری و پهرلهمانتاری رهتكردووهتهوە. محەمەد توفیق عەالوی ،بەر لەراسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە نووسراوێکدا ئاماژەی بە 11خاڵ کردووە بۆ ئیدارەدانی حکومەتی ڕاگوزەری عێراق ،کە گرنگترینیان بریتین لە سنوردارکردنی دەسەاڵتەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی ،پالنێکی ئابووری تۆکمە، هەموارکردنەوەی دەستوور ،ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد. لەدوای راسپاردنیشی جەختی لەو خااڵنە کردەوەو رایگەیاند ،پابەند دەبێت
بە هێنانەدی داواکارى خۆپیشاندەران و حکومەتێکی دامەزراوەیی دادپەروەر دوور لە پشکپشکێنەى حزبی پێکدەهێنێت و رێگا نادات عێراق ببێتە مەیدانی کێشە نێودەوڵەتییەکان و چاکسازى راستەقینە ئەنجامدەدات و بەتوندی رووبەڕووی گەندەڵی دەبێتەوەو گەندەڵکاران دەداتە دادگا. بنەماڵەی محهمهد تۆفیق عەالوی ،لە ڕەچەڵەکدا سەر بە هۆزی ڕەبیعەن کە لەناوەڕاستی عێراقدا نیشتەجێن ،بەاڵم بنەماڵەی عەالوی زیاتر لە شاری بەغدا نیشتەجێن ،لەسەردەمی عوسمانیيەکاندا گەورە بازرگانەکانی ویالیەتی بەغدا لە بنەماڵەی عەالوی بوون ،لە هەندێ تەنگانەی داراييدا ،عوسمانییهكان داوای قەرزیان لە بنەماڵەی عەالوی کردووە ،حاجی حسێنی عەالوی یەکێک بووە لەو گەورە بازرگانانەی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سوڵتانەوە هەبووە ،حاجی حسێن عەالوی دەکاتە باپیرەی محهمهد عەالوی. محهمهد تۆفیق حسێن عەالوی ،ئامۆزای ئهیاد هاشم حسێن عهالوی ،سهرۆك وهزیرانی پێشووتری عێراقه ،كه یهكهم سهرۆك وهزیرانی عێراق بوو له دوای ساڵی .2003 مامی محهمهد عەالوی ،عەبدولمەجیدی حاجی حسێن عەالوی 1991- 1898 چەندینجار لە حکومەتەکانی شانشینی عێراقدا وەزیر بووە ،لە 1947- 1944 وەزیری کاروباری کۆمەاڵیەتی بووە ،لە 1952دا وەزیری ئاوهدانكردنهوه بووە، ههروهها چهندین كهس له بنهماڵهی عهالوی له سهردهمه جیاوازهكانی عێراقدا پۆستی بااڵیان له وهزارهت و دامودهزگاكانی عێراق وهرگرتووه.
پ��او پ�� ێ��کەو ت�� ن�
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
5
فەرمان مەجید ،ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان:
راپۆرتێکی ناڕهزایی دهدهینه پارتی و دهرفهتێكی دیكهی شهش مانگیش دهدهینه حكومهت زەمەن :لە دوا کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا هەڵسەنگاندن بۆ شەش مانگی یەکەمی کارەکانی کابینەی نوێی حکومەت کرا ،بەپێی هەڵسەنگاندنەکەتان حکومەت چەند سەرکەوتوو بووە لە جێبەجێکردنی کارنامەکەی و رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت؟ فەرمان مەجید :لە دوای ئیمزاکردنی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت لە 2019/2/18لە مانگی حەوت وەزیرەکان دەستبەکاربوون ،تا دوا کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان ،شەش مانگ بەسەر ئەو وادەیەدا تێدەپەڕێت، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ،ئێمە شەش مانگی یەکەم چاودێریی بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەیکەن، ئەو شەش مانگە پێویستی بە هەڵسەنگاندنی ورد بوو ،ئەوەش زۆرترین قسەی لەسەر کرا ،ئێمە ناتوانین ئێستا بڕیاری کۆتایی و یەکالییکەرەوە بدەین، چونکە دەرفەتێکی دیکەی شەش مانگیش هەیە بۆ حکومەت ،بەاڵم لەگەڵ پارتی دادەنیشینەوە ،دەبێت هۆکاری تەواوی جێبەجێکاری رێککەوتنەکە روون بکەنەوەو وەاڵممان بدەنەوە ،چونکە ئێمە سەرجەم سەرنج و تێبینیەکان و هۆکاری جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکە بە راپۆرتێک لەالیەن لیژنەی دانوستانەوە دەدرێتە پارتی و قسەی لەسەر دەکەن، چاوەڕوانی وەاڵم دەکەین. زەمەن :بەپێی قسەکانی بەڕێزتان بێت ،بەشێک لە بەندەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە؟ فەرمان مەجید :بەڵێ ،جێبەجێ نەکراوە. زەمەن :یەکێک لەو پرسانەی لە رێککەوتنی گۆڕان و پارتی هاتووە، چاکسازییە لە سەرجەم بوارەکانی، یاسایی ،سیاسی ،ئابووری ،دارایی و کارگێڕی ،بەاڵم تائێستا تەنها یاسای
تەنها شەش مانگی داهاتوومان لەبەردەستدایە کە بڕیاری یەکالکەرەوەی تێدا بدەین چاکسازی لە مووچەو خانەنشینی و دەرماڵە جێبەجێ کراوە؟ پێتانوایە لەوبارەیەوە هیچ هەنگاوێک نراوە؟ فەرمان مەجید :چاکسازیی ،بەالی ئێمەوە خاڵی جەوهەرییە ،ئەوەی پەسەندکرا لە یاسای چاکسازی مووچەو خانەنشینی ،ئەمە بابەتێکی بچووکە، چاکسازیی رێککەوتنەکە چونکە هەمەالیەنەی سیاسیی و یاسایی و ئابووری و دارایی و هەمەالیەنەیە ،دەبێت چاکسازیی لە سەرجەم سێکتەرەکان، بکرێت بەاڵم تائێستا لەوبارەیەوە هیچ هەنگاوێک نەنراوە. زەمەن :یەکێک لە خاڵەکانی رێککەوتنەکە پێکهێنانی ئەنجومەنی بااڵی چاکسازیی و هەروەها سندوقی داهاتە نەوتییەکان بوو ،کە سەرۆکایەتی ئەو دوو ئەنجومەنە لە پشکی گۆڕانە ،بەاڵم تائێستا یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ چاکسازیی کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە دەکات دەستبەکارنەبووە ،لەکاتێکدا سەرۆک وەزیران سێ یاریدەدەری دامەزراندووە ،بەاڵم پشکەکانی گۆڕان دوای شەش مانگ دەستبەکار نەبوون؟ هۆکارەکەیتان زانیوە بۆچییە؟ فەرمان مەجید :ئەوە نیگەرانی ئێمەیە وەک بزووتنەوەی گۆڕان کە هەوڵی جدی نەدراوە ،پاساو و بیانووی پارتی ئەوەیە ،ئەنجومەنەکە پێویستی بە دەرکردنی یاسا هەیەو پێویستی بە رێکارو رۆتین هەیەو پێویستی بە یاسایەکە لە پەرلەمانەوە دەربچێت و
فەرمان مەجید ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت ،راپۆرتێکی ورد بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکانی شەش مانگی یەکەمی کابینەی نوێی حکومەت کراوەو لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا دەدرێتە پارتی و سەرجەم دیدو رەخنەو تێبینییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لەخۆدەگرێت لەبارەی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتەوە. وتیشی“ :بەپێی رێککەوتنەکە شەش مانگی دیکە دەرفەت دەدرێت بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت ،ئەگەر هەستکرا دەستی دەستی و کات کوشتن هەیە ،ئەوکاتە گۆڕان راستگۆیانە لەگەڵ هاواڵتیان و دەنگدەرانی بڕیارو هەڵوێستێک وەردەگرێت کە لە بەرژەوەندیی هەموو الیەکدا بێت”. سازدانی :بەهادین یوسف
دواتر ئەنجومەنەکە دەستبەکاربێت، بەاڵم ئێمە ئاگادارمان کردونەتەوە ،بۆ ئەم شەش مانگە راپۆرتی وردی خۆمان لەسەر تەواوی رێککەوتنەکە کە جێبەجێ نەکراوە ئامادە دەکەین و پارتی ئاگادار دەکەینەوە کە تەنها شەش مانگی داهاتوومان لەبەردەستدایە کە بڕیاری یەکالکەرەوەی تێدا بدەین. زەمەن :قسە لەسەر ئەوە کراوە، گۆڕان لەبارەی شەش مانگی یەکەمەوە ئینزارو کارتێکی زەرد دەداتە پارتی، چاوەڕوانی شەش مانگی دووەم دەکات؟ فەرمان مەجید :لە کۆبونەوەی جڤاتدا لە راپۆرتى تیمی حکومەت بە وردی هەڵسەنگاندن کراوە ،هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە لە رووی پراکتیکییەوە بەراورد کراون بە یەک، سەرۆکی تیمی حکومەت و فراکسیۆنەکان و ژووری حکومەت و پەرلەمان راپۆرتی وردیان لەسەر ئەو پرسە ئامادەکردووە، تەواوی سەرنج و خاڵەکان و ئەو راپۆرتانە وردتر ئامادە دەکەین و لە کۆبونەوەی داهاتوو لەگەڵ پارتی ،بە رەخنەوە دەیاندەینێ و چاوەڕوانی وەاڵمی ئەوان دەکەین. زەمەن :گۆڕان کۆمەڵێک پشکی دیکەی هەیە لە بریکاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار لەناو دیوانی پەرلەمانیش ،شەش مانگ تێپەڕیو ئەو پۆستانەی گۆڕان پڕنەکرانەوە؟ بۆ ئەوەیان پاساوی پارتی چییە؟ فەرمان مەجید :پارتی بۆ ئەوەش پاساوی خۆی هەیە ،بەاڵم ناکرێت ئێمە هەمووی بەهەند وەربگرین ،راستە ئەوانیش پاساویان هەیە بەوەی ،کە گوایە بەشێک لەو پۆستانەی بەر گۆڕان دەکەوێت الی یەکێتییە ،ئەوەش پێویستی بە کۆبونەوەی سێ قۆڵی هەیە،
نامانەوێت هاواڵتیان و دەنگدەرانمان بێئومێد بکەین ،بەداخەوە هەنگاوی باش نەنراوە، هیچ گۆڕانکاریی و بەرەوپێشچونێکی جدی نابینین
بۆ ئەوەی بە هاوبەشی یەکالبکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەییان دەربڕیوە کە ئەو پۆستانەی ئێستا الی ئەوانەو پشکی گۆڕانە ئامادەن فەرمانەکانیان بۆ دەربکەن و دەستبەکار بن ،بەاڵم ئێمە وەک پڕۆسەی چوونە ناو حکومەت دەبێت یەکالکردنەوەی پۆستەکانی گۆڕان پاکێجێک بێت ،ئەمەمان پێ قبوڵ نەبووە ،لە جڤاتیشدا بڕیار لەسەر ئەوەدرا ،ئەو پۆستانەی الی پارتییە
لەماوەی نزیکدا ئەو کەسانەی سزا دراون دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان ماوەتەوەو بەرکەوتەی هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت بە یەک پاکێج یەکالبکرێتەوە ،یەکێک دەبێت لەو سەرنجانەی لە راپۆرتەکەدا هاتووە. لە دیکە یەکێکی زەمەن: خاڵەکانی رێککەوتنەکە حکومەتی رەشیدو شەفافیەت و لێپرسینەوەیە، هەڵسەنگاندنی ئێوە بۆ ئەو پرسە چییە؟ لە شەش مانگی یەکەمی کابینەی نوێدا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ ئەوە نراوە؟ فەرمان مەجید :ئێمە نامانەوێت هاواڵتیان و دەنگدەرانمان بێئومێد بکەین ،بەداخەوە هەنگاوی باش نەنراوە، هیچ گۆڕانکاریی و بەرەوپێشچونێکی جدی نابینین ،بڕیاربوو زۆر پرس یەکالبکرایەتەوە ،چونکە رێککەوتنەکەمان زۆر گشتگیر بوو لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەبوو دامەزراوەکان بە نیشتمانیی بکرێن ،کاربکرێت بۆ جیاکردنەوەی دەسەاڵتەکان ،بەاڵم حکومەت هیچ هەنگاوی نەناوە بەتایبەتی بۆ پرسی شەفافیەت ،بەتایبەتی نەوت و خاڵە سنورییەکان ،شۆڕکردنەوەی دەسەاڵت بۆ پارێزگاکان و چەسپاندنی سیستمی المەرکەزیی ،تائێستاش سزادانی سیاسی بەردەوامە ،قۆرخکاریی بەردەوامە و لە زیادبوونە ،دوو ئیدارەیی نەک هەر ماوە بەڵکو زەقتر بوەتەوە ،بەتایبەتی لە پرسی پۆلیس و ئاسایش و تەنانەت پێشمەرگە ،لەسەر ئاستی پەرلەمانیش سەرنجی زۆر هەبوو ،چونکە ئالیەتێکی
زۆر توند دانراوە لەنێوان پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی پەرلەمان ،لەنێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و دامەزراوەکان ،ئەوەش وایکردوە ئاستی چاودێریی و پرسینەوە زۆر الواز بێت. یەکێکی دیکە لەو پرسانە مەسەلەی بودجەیە ،لە ساڵی 2014بودجەی لەالیەن پەرلەمان پەسەند نەکراوە ،ئەوانە و چەندین پرسی دیکە لە رێککەوتنەکە هەیەو تائێستا هەنگاوی بۆ نەنراوە، دواکەوتنی ئەوە هەرێمی کوردستان ئەوەندەی تر دوادەخات و هەموان تیایدا زەرەرمەند دەبین ،بۆیە چاوەڕوانین لە شەش مانگی داهاتوودا هەنگاوی کردەیی بنرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەندو خااڵنە. زەمەن :ئەی ئەگەر هەنگاوی کردەیی نەنرا ،دوای ئەوە چی؟ هەڵوێست و بڕیاری بزووتنەوەی گۆڕان وەک الیەنێکی سەرەکی پێکهێنەری حکومەت چی دەبێت؟ فەرمان مەجید :ئامانجی ئێمە چاکسازییە ،چ لەناو حکومەت بین چ لە دەرەوەی حکومەت ،ئەگەر ئێمە بزانین وەک پێوست رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت جێبەجێ ناکرێت ،دەستی دەستی و کات کوشتن هەیە بەتایبەتی لەالیەن پارتییەوە کە الیەنی سەرەکی پێکهێنەری حکومەت ،ئەگەر هەنگاوی کردەیی نەبینین بۆ چاکسازیی ،ئێمە هەمیشە لەگەڵ هاواڵتیان و دەنگدەری و خۆمان راستگۆ دەبین ،ئەوکاتە بڕیارێک دەدەین هەم لەبەرژەوەندی دەنگدەرانی بزووتنەوەی گۆڕان و هەم لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت. زەمەن :تەوەرێکی دیکەی جڤات، رێکخستنەوەی ناوخۆیی و بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی بوو ،دوای راپۆرتی لیژنە و ژوورە تایبەتمەندەکان گەیشتنە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەوەی کەی دووەم کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەبەسترێت؟ فەرمان مەجید :ئەم پرسە ،زۆر گرنگ و جدییە و ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دەکەین و کاری عەمەلی باشی بۆ ئەنجامدراوە ،بۆ ئەوەی بگەینە دەرەنجامی باش ،چونکە نوێبوونەوەو ئەنجامدانی کۆنفرانس زۆر بەالی ئێمەوە گرنگە ،دەمانەوێت ئەم پرۆسەیە بەسەرکەوتوویی تێپەڕێنین و بزوتنەوەکەمان بگەیەنینەوە ئاستێکی زۆرباش ،ئێستا هیچ رێگریی و لەمپەرێک نییە ،بەاڵم ئێمە دەمانەوێت پڕۆسەی خۆڕێکخستنەوە بە باشی تێپەڕێنین، نەک شتێکی رەمزی و شکڵی بێت، دەمانەوێت زۆر بابەتیانە کاری لەسەر بکەین و بە سەرکەوتوویی لە پڕۆسەکە بێینە دەرەوە. پێشتر جڤاتی نیشتمانی لیژنەیەکی دروستکرد ،لیژنەکە دابەشی دوو لیژنەی
جوگرافی کرا ،راسپێردران ،ئەنجومەنی قەزاکان بەسەر بکەنەوە و بەدواداچون بۆ کێشەی هەڵسوڕاوان و تۆماری دەنگدەران بکرێت ،لیژنەکە لەگەڵ سەرجەم ئەنجومەنەکان کۆبوەوەو راپۆرتێکی وردی لەوبارەیەوە بۆ جڤاتی نیشتمانی ئامادەکرد ،هەرچەندە ئەو پرسە زۆر تایبەت و ناوخۆییە و پەیوەندی بە ئەنجومەنی قەزاکانەوە هەیە ،بۆیە بڕیاردرا بەمنزیکانە کۆبونەوەیەک تایبەت بکرێت لەسەر راپۆرتی ئەو لیژنەیەو لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ باژێڕوانەکاندا گفتوگۆی تێروتەسەلی لەسەر دەکرێت و دواتر بڕیاری یەکالکەرەوەی لەسەر دەدرێت. هەر لە کۆبونەوەکەدا راپۆرتێکی ئەنجومەنی قەزاکان خوێندرایەوە ،کە سەرنج و تێبینی ئەنجومەنی قەزاکان بوو لەسەر کارەکانی بزووتنەوەی گۆڕان ،پێشتر چەند ئەنجومەنێک سەرپەرشتیاری نەبوو ،یان باژێڕوانی نەبوو ،باژێڕوانی و چوار تا پێنج قەزایەک بوون دانران و لە کۆبونەوەی داهاتوو لەگەڵ باژێڕوانەکان ئەو پرسە بە تەواوەتی یەکالیی دەکرێتەوە و بڕیاری لەسەر دەدرێت و دەخرێتە بەردەستی جڤاتی نیشتیمانی. زەمەن :جڤات هیچ بڕیارێکی دا لەسەر ئەوەی سەرەتا کۆنفرانسی نیشتمانی دەکرێت ،یان هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و کۆنفرانسیی ناوچەیی؟ فەرمان مەجید :ئەمە ماوەتەوە ،گرنگ ئەوەیە بزوتنەوەی گۆڕان بە تەواوەتی رێکبخرێتەوە ،کامەیان لە بەرژەوەندی پڕۆسەکەدا بێت بڕیار لەسەر ئەوەیان دەدرێت ،چی پێویست بێت هەنگاوەکان لەوەیان دەستپێدەکرێت ،هەنگاویش نراوە ،لەگەڵ ئەوەشدا قسە لەسەر
چاکسازی مووچە و خانەنشینی ،بابەتێکی بچووکە ،چاکسازیی هەمەالیەنەی سیاسی و یاسایی و ئابوری و دارایی ئامانجی گۆڕانە
پارتی پاساوی هەیە بۆ جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکە و پێنەدانی پۆستەکانی گۆڕان بەستنی کۆنفرانسە ناوچەییەکانیش کراوە بۆ ئەوەی زۆرترین هەڵسوڕاو بەشداریی پێبکرێن ،ئەوەش زۆر گرنگە دەتوانین سودی لێ ببینین بۆ بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی ،زۆرینەی ئەندامانی جڤات لەسەر ئەوە کۆک بوون. زەمەن :لەسەر ئاستی رێکخەری ژووەکان ،چەند ژوور بێ رێکخەر ماونەتەوە و چەندیان رێکخەرەکانیان دانراون؟ فەرمان مەجید :تەنها رێکخەری ژوور نییە ،لە کۆبونەوەی رابردووی جڤاتی نیشتمانیدا رێکخەری سێ ژوور دیاریکران و دەستبەکاربوون و لەماوەیەکی کەمدا کارو هەنگاوی باشیان ناوە ،لەگەڵ ئەوەشدا چەند باژێڕوان و سەرپەرشتیاری چەند ئەنجومەنێکی قەزا هەبوون ئەوانەش یەکالکراونەتەوە ،لە دوا کۆبونەوەشدا رێکخەری چوار ژووری دیکەی دیاری کران. ئێستا تەنها دوو ژوور ماوە تەواوبکرێن ،ئەوانیش ژووری یاسایی و ژووری سەرچاوە مرۆییەکانە ،ژووری سەرچاوە مرۆییەکان لەبەرئەوەش ژوورێکی تازەیە ،پێویستی بە ستافە بۆ ئەوەی بتوانین لە رووی ئەکادیمی
پۆست و بەرکەوتەکانی گۆڕان لە حکومەت یەک پاکێجە و پسپۆڕییەوە خەڵکی شیاو دابنرێن، ئێستا کاک عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانیی سەرپەرشتی دەکات و یەکەم کاریشیان دیداریی فیکری بزووتنەوەی گۆڕان بوو ،کە زۆر باش و گرنگ بوو. زەمەن :دوا پرسیارمان ،پرسی سزادراوانی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەو دۆسیەیە چی بەسەرهات هێشتا یەکالیی نەکراوەتەوە ،یان هەنگاوی بۆ نراوە؟ فەرمان مەجید :ئەو دۆسیەیە، بەشێک لە خاڵەکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت ،ئەو دۆسیەیە کاری زۆر باشی لەسەر کراوە ،ئەنجامی هەیە و بە چەند وەجبەیەک نێردراوە بۆ حکومەت ،بەشی یەکەمی بڕیاری بۆ وەرگیراوەو لەماوەی نزیکدا ئەو کەسانەی سزا دراون دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان. زەمەن :بەوپێیە وەجبەی دیکەش ماوە هێشتا لەژێر سزای سیاسیدا بن؟ فەرمان مەجید :بەڵێ ماوە ،بەاڵم ئەوەش هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت ،رەنگە هەندێکی تێکەوتبێت شیاو و شایستە نەبن ،لەالیەن ژوورەکانی پەیجوری و حکومەتەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆسیەکانیان دەکرێت، ئەوەی موستەحەقە و لەسەر هەڵوێستی سیاسی و پشتیوانی بزووتنەوەی گۆڕان سزا درابێت بە دڵنیاییەوە ئێمە بەرگری لێدەکەین و کاریان بۆ دەکەین بۆ ئەوەی بچنەوە سەر کارەکانی خۆیان.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
4
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
زیاتر لە 19هەزار کۆمپانیا باج نادەنە حکومەت
خۆدزینەوە لە باج سەدان ملیار دینار زیان لە حکومەت دەدات بەهادین یوسف زۆرینەی هەرەزۆری کۆمپانیاکانی هەرێم باج نادەنە حکومەت و ئەوانەشی کە باج دەدەن ،بەچەندین رێگا فێڵ لە حکومەت دەکەن و زۆر لەو بڕە کەمتر باج دەدەن کە یاسا دیاریکردووە“ ،زەمەن” ئەو دەرگایانە ئاشکرا دەکات کە کۆمپانیاکان لە رێگەیەوە خۆیان لە باج دەدزنەوە ،یان باجی راستەقینە نادەنە حکومەت.
نیوە زیاتری داهاتی باج دیارنییە
بەپێی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی زیاتر لە 25هەزار کۆمپانیا تۆمارکراون ،لەو رێژەیەش زۆرینەیان باج بە حکومەت نادەن و سەدان ملیار دینار زیان بە خەزێنەی گشتی هەرێمی کوردستان دەگەیەنن. ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن بۆ سااڵنی 2018-2017نزیکەی 450ملیار دینار باج لە کۆمپانیاکان وەرگیراوە، بەاڵم زیاتر لەو بڕە پارەیەش نەدراوەو نەگەڕاوەتەوە سەر خەزێنەی گشتی و بەچەندین رێگا کۆمپانیاکان خۆیان لە باج دزیوەتەوە ،یان لە باج بەخشراون. كهمال تەیب وهرتی ،بهڕێوهبهری گشتی باجەکان له وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ “زەمەن” رایگەیاند :ئهگهر سیستمێكی پێشكهوتووی باج له ههرێمی كوردستاندا پهیڕهوبكرێت ،ئهوا داهاتی باج بۆ حكومهتی ههرێم بهڕێژهی زیاتر له %100 بهرزدهبێتهوه ،كه ئێستا سااڵنه زیاتر له 350ملیار دیناره. لە کوردستان چەندین جۆری باج وەردەگیرێت ،وەک باجی (دەرامەت، خانووبەرە ،زەوی ،باجی سەر پیشە، کۆمپانیا ،خاوەنکار ،مارکێت و مۆڵ، کارگەکان ،چێشتخانەکان ،هۆتێل و مۆتێل و سەنتەرەکانی جوانکاری) و چەندین بواری دیکە. لەگەڵ ئەوەشدا خۆدزینەوەیەکی زۆر لەالیەن کۆمپانیاو ساماندارو بازرگانەکانەوە هەیە ،بەوتەی شارەزایانی ئابووری ئەگەر باج لە کوردستان بە رێکوپێکی کۆبکرێتەوەو خۆدزینەوە نەبێت ،داهاتی سااڵنەی حکومەت تەنها لە باج نزیک دەبێتەوە لە یەک ترلیۆن دینار.
الی ژمێریارییە یاساییەکان ،بۆ ئەوەی حساباتێکی دیکەیان بۆ دروست بکەن، کە وا ناسراوە بۆ دۆسیەی “باجدان بە حکومەت” ئەو حیساباتە واقیعی داراییو قازانجی کۆمپانیاکان نییە بەهیچ شێوەیەک ،کۆمپانیاکان بە ئارەزووی خۆیان دروستی دەکەن بەرامبەر پێدانی بڕە پارەیەک بە نووسینگەکان و ژمێریارە یاساییە مۆڵەتپێدراوەکان ،ئەمە چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە. وتیشی“ :کۆمپانیاکان ئەو قازانجەی کردوویانە بە ئارەزووی خۆیان دەینووسن و دیاری دەکەن ،بەوەش ئەو بڕە باجەی دەکەوێتە سەریان لەسەر بنەمای ئەو ژمێرەی کۆتاییە لێیان وەردەگیرێت ،کە باجێکی زۆر زۆر کەمە ،ئەو حاڵەتە لەگەڵ تەمەنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیەو تائێستا چارەسەر نەکراوە”.
حکومەت فێڵەکەی زانی
لە پۆرتاڵی خزمەتی ئەنجومەنی وەزیرانداو لەبارەی باجەوە هاتووە :هەموو کۆمپانیایەک سااڵنە داهات و خەرجى لە بودجەى خۆى تۆمار دەکات لە سەندیکاى ژمێریاران پەسەند دەکرێت دواتر پێشکەشى بەڕێوەبەرایەتى باجى دەکات، لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی باج دیراسەى ئەو بودجەیە دەکرێت ئەگەر داهات و خەرجییەکەی راست و دروست بوون قبووڵ دەکرێت ،بەپێچەوانەوە لەالیەن دەسەاڵتى دارایی دەخەمڵێنرێت و بودجەکە رەتدەکرێتەوە. بەپێى یاساى ژمارە 2٦ساڵى 2007ی پەرلەمانى کوردستانیش ،رێژەى %15ى ئەو قازانجەى بۆ کۆمپانیاکان دیاریکراوە دەبێتە باج و دەدرێتە حکومەت و دەچێتە خەزێنەی گشتییەوە. لە کۆتاییدا حکومەتی هەرێم درکی بەو جۆرە فێڵ و خۆدزینەوەیەی کۆمپانیاکان کردووە ،کە بودجە و قازانجی راستەقینەیان نانووسن ،بۆیە لەدوا کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کە رۆژی 22ی ئەم
فێڵی یاسایی
بەپێی بەدواداچوونەکانی “زەمەن” لەسەر دۆسیەی باج ،زۆربهی كۆمپانیاكان بۆ خۆدزینهوه له باج ،داهات و بودجهی ناڕاست پێشكهش بە حكومهت دەکەن و داهاتی راستهقینهی خۆیان دهشارنەوە، ژمێریارانی یاساییش بەشێکیان کارئاسانیی و فێڵ بۆ کۆمپانیاکان دەکەن بۆ ئەو مەبەستە. هاوار شێخ رەئوف ،شارەزای کاروباری دارایی و بانک ،لەوبارەیەوە بۆ “زەمەن” ئاشکرای کرد :بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان سااڵنە بۆ ئامادەکردنی ژمێرەی کۆتایی (حسابات الختامية) کە هەموو کۆمپانیایەک سااڵنە هەیەتی ،روو دەکەنە نووسینگەی رێکخستنی ژمێریاریو
کاروان گەزنەیی
دڵنیاین کە زۆربەی کۆمپانیاکان باج نادەنە حکومەت
چەندەو چەندیان باج دەدەن ،پرسیارم ئاڕاستەی حکومەت کردووە بۆ ئەوەی بزانین چەند کۆمپانیا هەیەو چەند جۆر باج هەیە ،چەندی وەردەگیرێت و چەند وەرناگیرێت ،رێژەی باجەکان چەندە، چەندی باج نادات”. وتیشی“ :ئەوەی کە لێی دڵنیاین ئەوەیە کە زۆربەی کۆمپانیاکان باج نادەنە حکومەت ،ئەگەر بەشێوەیەکی یاسایی و رێکوپێک باج بدەن ،داهاتی ناوخۆیی کێشەی نامێنێت”.
کەمال وەرتی
هاوار شێخ رەووف
ئهگهر سیستمێكی پێشكهوتووی باج پهیڕهوبكرێت ،داهاتەکەی له %100بهرزدهبێتهوه
کۆمپانیاکان ئەو قازانجەی کردوویانە بە ئارەزووی خۆیان دەینووسن و دیاری دەکەن
مانگە بەڕێوەچوو پەیڕەوی (پیادەکردنی پیشەی چاودێریی و وردبینی ژمێریاریی لە هەرێمی کوردستاندا) پەسەندکرد ،کە تایبەتە بە پیشەی ژمێریاریی یاسایی، بە مەبەستی رێکخستنەوەی باج ،کاری وردبینی لە داهات و بودجەی کۆمپانیاکان لەپێناو گەیشتنی فەرمانگەکانی باج و گومرگ بە زانیاریی دروست سەبارەت بە داهاتی پڕۆژەکانی باجدەران. هاوار شێخ رەئوف چارەسەرەکە بە ئاسان دەزانێت ،بەوەی نووسینگەکانی رێکخستنی ژمێریاری و ژمێریارە یاساییەکان کە مۆڵەتیان وەرگرتووەو ئیمزا لەسەر ژمێرەی کۆتایی دەکەن، ناچار بکرێن کاتێک ئیمزا لەسەر حیساباتی کۆتایی دەکەن بەمشێوەیەی ئێستا نەبێت، چونکە بەوتەی ئەو شارەزایەی دارایی، “ئەوانە ژمارەی راستەقینە نین ،دەبێت میکانیزمێک بدۆزرێتەوە کە حساباتی راستەقینەی کۆمپانیاکان بچنە الی نووسینگەی ژمێریاری و راستیەکە ببینن، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت کۆمپانیاکان ناچار بکات و میکانیزمێک بدۆزێتەوە کە دەستی بە حساباتی راستەقینەی کۆمپانیاکان بگات”. دڵزار ئیسماعیل ،بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و شارەزای کاروباری کۆمپانیاکان بۆ “زەمەن” ئەوەی خستەڕوو؛ ئەو کەس و کۆمپانیایانەی باجیان لەسەرە ،دەبێت بزانرێت داهاتیان چەندە ،ئەوکاتە دەتوانرێت کۆنتڕۆڵی باجەکان بکرێت ،چونکە ناکرێت بەشێوەیەکی هەڕەمەکی باج وەربگیرێت، پێش ئەوەی بە بابەتی باجدا بچینەوە، دەبێت داهاتی تاک و داهاتی کۆمپانیاکان بزانرێت بەپێی ئەو گرێبەستانەی دەیکەن، ئەوکاتە بودجەیان دیاری دەبێت و لەسەر ئەو بنەمایە باجیان لەسەر دابنرێت.
ئەوەی لەسەر ئەو بنەمایە باج لەسەریان دابنرێت و کاروبارەکانی باج رێکبخرێتەوە. دڵزار ئیسماعیل ،کە پێشتر بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکان بووە لە وەزارەتی بازرگانی بۆ “زەمەن” وتی“ :کۆمپانیاکان زۆربەیان ناونیشانەکانیان بەهەڵە تۆمار دەکەن ،نازانن لەسەر چ بنەمایەکە ،هێشتا ئەو هۆشیارییە الی تاکەکانی ئێمە نییە بزانن باج لەبەرچی و لەبەرامبەر چی لێی وەردەگیرێت ،تا بەشێوەیەکی راست باجی لێوەردەگیرێت ،بۆیە زۆربەی کۆمپانیاکان بە بازرگانیی گشتی ناویان تۆمار دەکەن و لەسەر ئەو پێوەرو بنەمایەش باجیان لەسەر دادەنرێت”. بەپێی چەند سەرچاوەیەکی فەرمی و نافەرمی ژمارەی کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 29هەزار کۆمپانیا لەو رێژەیەش زیاتر لە 19هەزار کۆمپانیایان باج نادەنە حکومەت ،یان بەخشراون. بەوتەی دڵزار ئیسماعیل ،لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکان کە پێشتر خۆی بەڕێوەبەری بووە ،زیاتر لە 25هەزار کۆمپانیا تۆمارکراوە، بەاڵم ئەوە ژمارەی راستەقینە نییە، چونکە دیکۆمێنتەکانی بەشێکیان نوێ نەکرابوەوەو پابەند نەبوون بە بودجەی سااڵنەی خۆیان ،ئەوەش وایکردووە نیوەی باج نەدات ،چونکە زۆربەی کۆمپانیاکان کارا نەبوون و بەردەوام نەبوون ،کۆمپانیا دانراوە بۆ ساڵێک دوو ساڵ ئەو تەندەرەی هەبووە بۆی دەرنەچووە ،کۆمپانیاکەی جێهێشتووە ،کۆمپانیای دیکەی داناوە، ئەوە وایکردووە کاریگەریی لەسەر ئەو ژمارە زۆرە دروست بکات و ژمارەی راستەقینە دەرنەکەوێت ،وەک ئەوەی تۆمارکراون. کاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنهى وزهو سامانە سروشتیهكان و پیشهسازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە ژمارەی راستەقینەی کۆمپانیاکان بۆ “زەمەن” وتی“ :نازانرێت ژمارەی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان
ژمارەی راستەقینەی کۆمپانیاکان
تائێستا ژمارەی راستەقینەی ئەو کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکییانە نازانرێت کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن ،بۆ
بەخشین بە پاڵپشتی یاسا
لە عێراق و هەرێمی کوردستان، چهند یاسایهك هەن کە سیستمى باج و گومرگى سەر كۆمپانیاو كارگهکانیان رێکخستووە .بەشێک لەو یاسایانە لە پهرلهمانى كوردستانەوە دەرکراون کە گورزى کەمەرشکێنیان له سیستمى باج داوهو چەندین دەروازەیان کردووەتەوە بۆ بەخشینی کۆمپانیاکان لە باج. یاساى وهبهرهێنان ساڵى ،200٦ پرۆژهكانى وهبهرهێنانى بۆ ماوهى 10 ساڵ له باجدان بهخشیوه .بێجگه لهوهش گومرگى لهسهر هاوردهكردنى ههموو پێویستییهكان و كهلوپهلهكانى ئهو پڕۆژانه نەهێشتووە. جگە لهوهش 10ههزار كۆمپانیاى هاوردهكردنى کااڵ و كهلوپهل باج نادهنو بهخشراون .هەروەها نزیكهى 10ههزار كۆمپانیا لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی باجەكان تۆمارنهكراون و دهتوانن خۆیان له باج بدزنهوه. کۆمپانیاو بازرگان هەیە کە یاساكانى لێخۆشبوون دهیانگرێتهوه ،کااڵ و کەلوپەل و خۆراکی زۆر زیاتر لەو رێژهیە دەهێنن ،کە مۆڵەتیان پێدراوە .دواتر زیادەکان لە بازاڕ دەفرۆشنەوە ،یان ئەو مۆڵەتنامەی پێیانە بۆ لێخۆشبوون لە باج ،دەیفرۆشنەوە بە کۆمپانیاو بازرگانی تر. بەوتەی کاروان گەزنەیی :کێشەیەکی زۆر گەورە لە هەرێمی کوردستان هەیە لە باجی خزمەتگوزاری و شارستانی،
دڵزار ئیسماعیل
کۆمپانیاکان زۆربەیان ناونیشانەکانیان بەهەڵە تۆمار دەکەن
کۆمپانیای زۆر گەورە هەیە لە هەرێمی کوردستان کە باج نادات ،ئەوەش کێشەیەکی گەورەی بۆ حکومەت دروست کردووە. وتیشی“ :ئەگەر بمانەوێت داهاتی ناوخۆیی خۆمان زیاد بکەین و هەمیشە پشت بە بەغدا نەبەستین ،ناچارین پشت بە داهاتی ناوخۆیی بببەستین ،کە خۆی دەبینێتەوە لە رسوماتی گومرگی و خاڵە سنورییەکان ،باجی کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان ،لەگەڵ ئەو بڕە نەوتەی کە دەیفرۆشین کە تائێستا ناڕوونەو داهاتەکەی دیار نییە لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی هەرە زۆری کۆمپانیاکان باج نادەنە حکومەت ،بۆیە کێشەی زۆر بۆ داهاتی ناوخۆیی دروست بووە”.
کەس نابەخشرێت
بهپێی بڕیاری ژمارە 13ی ئهنجومهنی وهزیرانی هەرێمی کوردستان ،ههموو لێخۆشبوونی باج له كۆمپانیاكان ههڵدهوهشێندرێتهوه ،چونكه له دهسهاڵتی حكومهتدا نییه بههیچ شێوهیهك له باجی هیچ كۆمپانیاو كهسێك خۆش بێت ،باج به یاسا رێكدهخرێت و هیچ كۆمپانیایهك ناتوانرێت بهدهر لهیاسا باجی لێ وهرنهگیرێت.
کۆمپانیاکانی نەوت باج نادەن
بەپێی بەدواداچوونەکانی “زەمەن” هیچ كۆمپانیایهكى بواری نهوت له ههرێمى كوردستان باج نادات و له باجو گومرگ بهخشراون .لهكاتێكدا بهپێى مادەى 40ی یاساى ژماره 22ی ساڵی 2007ی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ،دەبێت ئهو كۆمپانیایانه شهش جۆر باج بدهن. باجى زهوى ،باجى دهرامهت ،باجى دهرامهتى كۆمپانیاكان ،رهسمى گومرگ، باجى قازانجی لهناكاو و قازانجى زیادە یان ههر باجێكى دیكه بهپێى گرێبهستهكان. بەاڵم بەپێی هەمان ماددەی یاساکە، دەکرێ بە یاسایی لە گرێبەستی نەوتدا لە باجدانی بەڵێندەر خۆش بن. ئەندامەکەی لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان ،دەڵێت: کۆمپانیا جیهانییەکان کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن ،باجەکانیان بە گریبەستێک دیاریکراوە ،کە بە گرێبەستی هاوبەشی ناسراوە بەشێکی زۆری ئەو کۆمپانیایانە لە باج بەخشراون بەبێئەوەی هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی هەبێت. گەزنەیی ،ناوەڕۆکی پڕۆتۆکۆڵێکی پەرلەمانی کوردستانی ئاشکرا کرد کە تیایدا ساڵی 2012ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکان لەبەردەم پەرلەمانتاراندا وتویەتی: کۆمپانیاکانی بواری نەوتیان بەخشیوە لە باج بۆ راکێشانی سەرنجی کۆمپانیاکانی دیکە تا لە هەرێمی کوردستان کاربکەن، بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە“ :ئەوە پاساوێکی بێبنەماو نایاساییە ،چونکە لە بنەمادا کۆمپانیا لە باج نابەخشرێت بێبەرامبەر ،کاتێک کۆمپانیا دەبەخشرێت کە بۆنەس و شیرینی نەوت زیاد بکات، رێگاوبان باش بکات ،نەک بەبێ هۆو بەرامبەر”.
چارەنووسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بە کاتێکی نادیار سپێردراوە سەرچین ساڵح پەرلەمانی كوردستان چارەنووسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بە كاتێكی نادیار سپاردووە ،درێژەدان بە كاری ئەم خولەو هەڵبژاردنی خولی داهاتوو نادیارە ،تەنیا مەگەر لە حاڵەتێكدا لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بكرێت. دوای ساڵێك تێپەڕبوون بەسەر ماوەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكان، مانگی تەمووزی ساڵی رابردوو پەرلەمانی كوردستان یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەمواركردەوە. یاساكە هەمواری بەپێی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە پیادەكردنی تایبەتمەندییەكانیان لەكاتی كۆتایی هاتنی ماوەی یاساییان تا هەڵبژاردنی خولێكی نوێی ئەنجومەن بەردەوام دەبن. ئەنوەر تاهیر ،ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان،
بە “زەمەن”ی وت“ :لەكاتی درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا سێ نووسراو و یاداشتی رەسمیمان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران ،كە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێتو رازی نین بە درێژكردنەوەی كاری ئەنجومەنەكان”. وتیشی“ :درێژكردنەوەی ماوەكەمان تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی داهاتوو سپاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە بە قەدەرێكی نادیار ،گومانمان هەیە هەڵبژاردن زۆر دوابكەوێت ،كەس نازانێت هەڵبژاردنی داهاتوو كەی دەكرێت ئەمەش رێزنەگرتنە لە یاساو ئیرادەی خەڵك ،لەبەرئەوەی خەڵك بۆ ماوەی چوار ساڵ دەنگی پێداوین”. 30ی نیسانی 2014هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم ئەنجامدرا، مانگی ئەیلولی ساڵی 2018كۆتایی بە ماوەی یاساییان هات ،دوای نزیكەی ساڵێك لە كۆتایی هاتنی ماوەی یاساییان پەرلەمانی كوردستان ماوەی كاركردنیانی بۆ كاتێكی نادیار درێژكردەوە.
غازی عەلی ،سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە “زەمەن”ی وت“ :دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن لە دەسەاڵتی ئەنجومەنی وەزیرانە ،تا ئەوان رۆژەكە دیارینەكەن نازانین كەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاكان دەكرێت ،یاساكە هەڵبژاردنی خولی داهاتووی دیاری نەكردووە ،بەاڵم پێمان وایە یان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان یان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكرێت”. وتیشی“ :ئێمە تا كاتی هەڵبژاردن
بەردەوام دەبین ،فشارمان كردووە بۆ هەڵبژاردن بەاڵم بڕیار الی ئێمە نییە، لەكاتی هەمواری یاساكە پێشنیار هەبوو كاتی هەڵبژاردن دیاریبكرێت ،بەاڵم پەرلەمان بە زۆرینە یاساكەی بەوشێوەیە هەمواركردەوە”.
پەرلەمانی كوردستان هۆیەكانی بۆ یاساكەی هەمواركردنەوەی بەردەوامیدان بە كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانو بەردەوامی خزمەتگوزارییەكان گەڕاندووەتەوە. بااڵنبۆ محەمەد ،جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆو ئاسایشو ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بە “زەمەن”ی وت“ :تا بارودۆخی عێراق سەقامگیر نەبێتو كۆمسیۆن دەستنەكات بە ئامادەكارییەكان هیچ شتێك نییە لەبارەی هەڵبژاردنەوە ،مەگەر لەو حاڵەتەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام بدرێتو هەماهەنگی بكرێت لە هەرێمیش دوانەكەوێت”. وتیشی“ :هەڵبژاردن پێویستی بە بودجەیەو بارودۆخی دارایی هەرێم ئەزانین چۆنە ،لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە ئامادەسازی الیەنە سیاسیەكان هەیە بۆئەوەی هەڵبژاردنی پاكو بێگەرد بكرێت، بەبێ ئەوانە هەڵبژاردن كارێكی ئاسان نییە”.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
3
بۆ ههر كیلۆمهترێك 5ملیۆن دۆالر زیاتر نووسراوه
بهمنزیكانهشهقامی100مهتریسلێمانیدهچێتهبواریجێبهجێكردنهوه زەمەن سهرچاوهیهكی بااڵ له ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم ئاشكرایكرد كه هۆكاری دواخستنی دهستكردن به جێهجێكردنی پڕۆژهی 100مهتری سلێمانی ئهو بڕه پاره زۆرهیه كه بۆ دهرخستهكهی دانراوه. بڕیارە بەمنزیکانە ئەنجومەنی وەزیران دوای گۆڕانکاری لە دەرخستەکەدا رەزامەندی لەسەر بدات. رێككەوتی 6ی 11ی ،2013تیمى یەکێتى لە کابینەى حەوتەمى حکومەتى هەرێم وەک دەستکەوتێک دروستکردنى شەقامى 100مەترى سلێمانى دەدەن بەگوێى هاواڵتیاندا و عیماد ئەحمەد کە ئەوکات جێگرى سەرۆکى حکومەت دەبێت بە ئامادەبوونى کامەران ئەحمەد وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و خەسرەو کەمال بریکارى وەزارەتى شارەوانى گەشتوگوزار و بەهرۆز محەمەد پارێزگارى ئەوکاتى سلێمانى بەردى بناغەى پرۆژەکە دادەنێت ،سەرەتا پرۆژەکە درا بە هەریەکە لە كۆمپانیاكانی كور و ئلیتبای و ئینتاشی توركی. دواى تێپەڕبوونى زیاتر لە شەش ساڵ بەسەر دانانى بەردى بناغەیدا بریاربوو كۆتایی مانگی ئەیلولی 2019قۆناغی یەكەمی شەقامی 100مەتری سلێمانی بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە ،بەاڵم بەهۆى ئەوەى ئهنجومهنی وهزیران تێبینی هەبووە لهسهر شێوازی جێبهجێكردنی
پڕۆژهكهو پڕۆسهی پێدانی تهندهرهكه، پرۆژەکە نەکەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە. سهرچاوهیهكی بااڵ لە ئهنجومهنی وهزیران به “زهمهن”ی وت“ :دهرخستهی پڕۆژهكه گهندهڵییهكی زۆری تێدایه (مهعقول نیه له ههولێر جادهی 100ی و 120ی كیلۆمهتری به 2تا 3ملیۆن دۆالر دروستبكرێت ،بهاڵم ئهوهی سلێمانی 9 ملیۆن دۆالر نووسراوه“. بهپێی دهرخستهی پڕۆژهكه ،قۆناغی یهكهمی 32كیلۆمهترهو له تاسڵوجهوه دهستپێدهكات بۆ نزیكی عهربهت و 2٨٨ ملیۆن دۆالر له دهرخستهكهدا نووسراوه. بهوپێیهش بێت ،وهك بهرپرسه بااڵكهی ئهنجومهنی وهزیران باسیكرد ئهگهر له زۆرترین حاڵهتیشدا كیلۆمهتری به ()4 ملیۆن دۆالر ئهنجومهنی وهزیران بڕیاری لهسهر بدات ،دهكاته ( )12٨ملیۆن دۆالر. واته ( )160ملیۆن دۆالر زیاد نووسراوه. سەرچاوەیەکە وتیشى ”:سەربارى ئەوەش دواى پێداچوونەوە بە دەرخستەکەدا بەزووترین کات ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندی لەسەر دەدات”. شەقامی 100مەتری سلێمانی پرۆژەیەكی گرنگو ستراتیژی شاری سلێمانیەو بە تەواوبوونی قەرەباڵخی شەقامەكانی سلێمانی كەمدەكاتەوە. كۆی پرۆژەی شەقامی 100مەتری سلێمانی 146كیلۆمەترەو لە سێ قۆناغ پێكدێت ،قۆناغی یەكەم 32كیلۆمەترە لە پردی تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تا الی
پێکهاتەی گروپی ()15 لە بەغدا
گۆڕان 5 -کورسی
دەمركاندا شەقامی سلێمانی ـ عەربەت دەبڕێت. قۆناغی یەكەمی شەقامەكە ،كە 32 كیلۆمەترە پێنج ڕێڕەوی ڕۆیشتنو پێنج ڕێڕەوی هاتنە ،لەگەڵ دوو شەقامی خزمەتگوزاری ،شەقامەكە حەوت یەكتر بڕو سێ پردو پێنج پردی پەڕینەوەی هاواڵتیانو 64ئاوبارەی تێدایە ،بەاڵم
قۆناغەكانی تری پرۆژەكە بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافیەوە لە هەندێك شوێندا كەمدەبێتەوە بۆ 60تا 40مەتر. لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی بااڵی ئابووری ،کە لە رۆژی 2020/1/27 بەڕێوەچوو ،لە بەشێکی کۆبونەوەکەدا، پارێزگاری سلێمانی بە پەرۆشەوە قسەی لە پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی
گروپی 15وەزارەتێک وەردەگرێت
سەندیكا مانگێكە دوایخستووە
مانگێکپێشئێستاعەالوی چبەڵێنێکیبەکوردداوە؟
ئاماریپێشێلكاریەكانی
زەمەن
یەکگرتوو 2 -کورسی
کۆمەڵ 2 -کورسی
ئایندە 2 -کورسی هاوپەیمانی 2 -کورسی نەوەی نوێ 1 -کورسی
بوشرا رەجەب /تەڤگەری ئازادی
سەربەخۆ 1 -کورسی سروە ونس
کردووە ،سەرۆکی حكومەت ئاماژەی بەوە کردووە کە الری نییە ،بەاڵم ناكرێت لە هەولێر بۆ یەك كیلۆمەتر دوو ملیۆن و نیو دۆالری بۆ تەرخان بكرێت ،بەاڵم لە سلێمانی بڕی 9ملیۆن دۆالری بۆ تەرخان كراوە .ئەوەش بەپێى روونکردنەوەیەکى تیمى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەت. سەرۆکی حکومەت لە کۆبونەوەکەدا
وتویەتى“ :رازیم ئەگەر دوو ئەوەندەی هەولێریش تەرخان بکرێت ،بەاڵم بۆ نزیكەی چوار ئەوەندە بێت؟!”. بۆ هەر کیلۆمەترێکى قۆناغى یەکەمى پرۆژەکە بڕى 9ملیۆن دۆالر له دهرخستهكهیدا دیاریکراوەو کۆى 2٨٨ ملیۆن دۆالر دەکات .بهوپێیهش بێت ئهگهر وهك بهرپرسه بااڵكهی ئهنجومهنی وهزیران باسیكرد ئهگهر له زۆرترین حاڵهتیشدا كیلۆمهتری به ( )4ملیۆن دینار ئهنجومهنی وهزیران بڕیاری لهسهر بدات ،دهكاته ( )12٨ملیۆن دۆالر ،واته ( )160ملیۆن دۆالر زیاد نووسراوه. لەبارەى بڕى دەرخستەى پرۆژەکەوە، ئازاد ڕەسوڵ ،بەڕێوەبەری فەرمانگەی شەقامی 100مەتری سلێمانی بە “زەمەن”ی وت“ :ئەو کۆمپانیایەى پرۆژەکەى وەرگرتبوو بڕە پارەیەکى زیاترى بۆ هەر کیلۆمەترێک دانابوو ،ئێمە بۆ نۆ ملیۆن دۆالر کەممان کردەوە”. قۆناغی دووەمى 100مەترى سلێمانى لە كۆتایی قۆناغی یەكەمەوە دەستپێدەكات بەرەو شاخی گۆیژەو بناری گۆیژەو بە تونێلێك دەپەڕێتەوە بۆالی تونێلی پێشڕەو و پارکی هەواری شار ،قۆناغی سێیەم لە كۆتایی قۆناغی دووەمەوە دەستپێدەكات تا الی كەڵەوانان شەقامی دوكان ـ سلێمانی ،لەگەڵ 1٨ شەقامی سەربەست ،كە ئەو قۆناغانە دەبەستێتەوە بەیەكەوەو بە شەقامی مەلیک مەحمودو سلێمانی ـ تاسڵوجەوە.
پێش راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ،عەالوی بەڵێن بە کورد دەدات پرسی بودجەو موچەی هەرێم و پشکی لە کابینەی حکومەتەکەی پارێزراو بێت. دوای دوو مانگ لە عادل دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی ،رۆژی یەکی ئەم مانگە ،سەرۆک کۆماری عێراق مەرسومی راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەالوی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئیمزاکردو پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کابینەی حکومەتەکەی پێکبهێنێت و بیخاتە بەردەستی پەرلەمان بۆ پەسەندکردن و متمانە پێبەخشینی. سەرچاوەیەکی بااڵی کورد لە بەغداوە بۆ “زەمەن” ئاشکرای کرد :لە ناونانی سەرۆک وەزیرانی نوێوە ،حکومەتی پێشووی عێراق بە سەرجەم وەزیرەکانیەوە کۆتایی بە کارەکانی هاتووەو پێویستە پەرلەمان متمانە ببەخشێتەوە بە عەالوی و کابینەی وزارییەکەی. وتیشی“ :زیاتر لە مانگێک پێش ئێستا محەمەد تۆفیق عەالوی لەگەڵ پارتی و یەکێتی و گروپی 15دانیشتووەو سەرجەم الیەنەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە ،کە پێویستە بودجەو موچەی هەرێم و پشکی کورد لە کابینەی نوێی حکومەتی بەغدا پارێزراو بێت”. بەوتەی سەرچاوەکە؛ داوایان لە عەالوی کردووە ،ئەولەویەتی وەاڵمدانەوەی کارەکانی داواکاریی خۆپیشاندەران و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بێت، لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆسەی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان شەفاف بکات و ئامادەکاریی بکات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراقدا. حکومەتەکەی کابینەی
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ: داوای بەرکەوتەی هەڵبژاردنی خۆمان دەکەین عەالوی تەمەنی شەش مانگ بۆ یەک ساڵەو لەو ماوەیەدا کە وەک حکومەتی راگوزەر بۆ قۆناغی گواستنەوە کاردەکات، ئەرکی سەرەکی سەقامگیرکردنی دۆخی عێراق ،ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ،2020وەاڵمدانەوەی داواکاریی خۆپیشاندەران و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردن و بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردنەکان و لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا. محەمەد تۆفیق عەالوی لە یەکەم وتاریدا بەڵێنیدا کار بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی دوور له پشكپشكێنهی حزبی بكات و بەهیچ شێوەیەک کاندیدی الیەنە سیاسیەکان قبوڵ نەکات و نەچێتە ژێر فشاریانەوە ،حکومەتێکی تەکنۆکرات پێکدەهێنێت و كار بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پێشوهخت دهكات بە سهرپهرشتی كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی و كۆمسیۆنی نوێی ههڵبژاردن. “زەمەن” سەرچاوەکەی لە بەغداوە رایگەیاند :لە کۆبونەوەیان لەگەڵ عەالوی جەختیان کردووەتەوە ،کە نوێی، حکومەتی پێویستە تەکنۆکرات و پیشەیی بێت دوور لە پشکپشکێنەی حیزبی و سیاسی،
بەاڵم ئەگەر لەسەر بنەمای بەرکەوتەی هەڵبژاردن و پشکی فراکسیۆن و الیەنەکان وەزیرەکانی دانران ،ئەوا عەالوی پشکی کورد لە کابینەی نوێ دەستەبەر دەکات. وتیشی“ :گروپی 15داوای وەزارەتیان لە کابینەی نوێ دەکەن، داوایشی کردووەو عەالوییش بەڵێنی داوە وەزارەتێک بە فراکسیۆنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی بدات کە لە چوارچێوەی گروپی 15خۆیان رێکخستووەتەوە”. هەر لەوبارەیەوە سەلیم شوشکەیی ،سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسالمی لە پەرلەمانی عێراق کە بەشێکن لە گروپی 15 بە “زەمەن”ی وت“ :هیوادارین حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای پشکپشکێنە نەبێت ،بەاڵم ئەگەر وابوو ئەوکاتە ئێمەش داوای بەرکەوتەو ئیستحقاقی هەڵبژاردنی خۆمان دەکەین و گفتوگۆی لەسەر دەکەین”. گروپی 15پێکهاتوون لە کوردستانییەکانی فراکسیۆنە دەرەوەی (یەکێتی و پارتی)، گۆڕان سەرکردایەتی گروپەکە دەکات بە 5کورسییەوە ،هەریەکە لە یەکگرتوو و کۆمەڵ و ئایندەو هاوپەیمانی هەریەکەو 2کورسی، نەوەی نوێ 1کورسی ،لەگەڵ پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ کە پێشتر نەوەی نوێ بووە. سەرەڕای هەوڵ و کۆبونەوەو سەردانەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ یەکخستنی سەرجەم نوێنەرانی کورد لە بەغدا لە چوارچێوەی یەک فراکسیۆنی کوردستانیدا، بەاڵم تائێستا نوێنەرایەتى کورد لە بەغدا بەسەر سێ الیەنی سەرەکییدا دابەش بووە ،پارتى و یەکێتى و گروپى ،15ئەم سێ بەرەیە تائێستا پڕۆژەو پاکێجێکی هاوبەشیان ئامادە نەکردووە بۆ کابینەى نوێ و روون نییە چۆن دەچنە دانوستانەکانەوە لەگەڵ محەمەد عەالوی.
()2019یرۆژنامەنووسان باڵونەكراوەتەوە زەمەن دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێكی ساڵی 2020هێشتا سەندیكای رۆژنامەنووسان پێشێلكارییەكانی ئاماری بەرامبەر رۆژنامەنووسان بۆ ساڵی 2019ی باڵونەكردۆتەوە. سااڵنە لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دووجار ئاماری ئەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر دەكرێت رۆژنامەنووسان باڵودەكاتەوە ،لە مانگی تەمووزی هەموو ساڵێكدا ئاماری پێشێلكارییەكانی شەش مانگی سەرەتای ساڵو لە كۆتایی ساڵەكەیشدا ئاماری ساڵ باڵودەكاتەوە. نەزاكەت حسێن ،سكرتێری لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسیی لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە “زەمەن”ی وت“ :سااڵنی پێشوو لەگەڵ تەواوبوونی ساڵدا داتاكانمان رادەگەیاند ،بەاڵم ئەمساڵ ویستمان راگەیاندنی داتاكان زارەكی نەبێت بەڵكو راپۆرتەكە بە چاپكراوی باڵوبكرێتەوەو بدرێتە رۆژنامەنووسان ،جگە لەوەش تا 31ی 12هەموو ساڵێك ئامار داناخرێت بۆیە دیزاینكردنو چاپكردنی كاتی دەوێت ،دواكەوتنی باڵوكردنەوەی تەنیا هۆكاری هونەرییە”. وتیشی“ :ئێستا لیژنەی داكۆكی سەندیكای رۆژنامەنووسان راپۆرتەكەی ئامادەیەو چاپكراوە ،لەم یەك دوو رۆژەدا راپۆرتەكە لە مەراسیمێكی گەورەدا رادەگەیەنین ،راپۆرتەكە بە زمانی كوردییو عەرەبیو ئینگلیزی ،لە شێوەی گۆڤارێكی 100الپەڕەیدا باڵودەكرێتەوە”. 15ی تەمووزی ساڵی رابردوو سەندیكای رۆژنامەنووسان ،ئاماری پێشێلكارییەكانی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لەماوەی شەش مانگی سەرەتای 2019باڵوكردەوە. بەپێی راپۆرتی لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان 27پێشێلكاریی بەرامبەر 65رۆژنامەنوس كراوە ،بەشێوەیەك دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان 10حاڵەتو رێگریی كردن نۆ حاڵەت ،هێرش و سوكایەتی چوار حاڵەت ،لێدان یەك حاڵەت ،داخستنی نووسینگە یەك حاڵەت ،هەڕەشە یەك حاڵەت و داوای زانیاری یەك حاڵەت 65 ،رۆژنامەنووس پێشێلكارییان بەرامبەر كراوە ،كە 63یان نێرو دوو كەسیان مێ بوون. ئەنوەر حسێن ،جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان بە “زەمەن”ی وت“ :رۆژی چوارشەممە راپۆرتەكە لە هەولێر رادەگەیەنرێت ،هۆكاری دواكەوتنەكەی تەكنیكییەو پەیوەندی بە چاپكردنی گۆڤارەكەوە هەیە”. راپۆرتەكە ئاماری پێشێلكارییەكانی سلێمانیو هەڵەبجەو كەركوكو هەولێرو دهۆكی تێدایە ،جگەلەوەش پاشكۆیەكی تایبەتی لەگەڵدایە سەبارەت بەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر رۆژنامەنووسانی رۆژئاوا كراونو شەهیدبوون لە ئەنجامی هێرشی توركیا.
�هەواڵ
2
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
هێمن و قانع هێشتا رزگار نەكراون زەمەن دوێنێ دووشەممە ،هێزی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێكی بۆ رزگاركردنی هێمن جەالل ( 34ساڵ) و قانع جەالل (32 ساڵ) ئەنجامدا ،بەاڵم سەركەوتوو نەبوو لە دۆزینەوەی ئەو دوو برایە ،كە رۆژی شەممە كەوتنە بۆسەیەكی داعشەوە لەنێوان ناحیەی زینانەو سەرقەاڵ. ئەو دوو برایە لەگەڵ ژنو منداڵەكانیاندا لە كفرییەوە سەرێك لە گوندی سەروچاوەی زێدی خۆیان دەدەن بۆئەوەی مەڕومااڵتەكەیان ببینن كە داویانە بە چەند كەسێك بۆیان بەخێو بكەن .كاتێك لە گوندەكەیانەوە دەگەڕێنەوە بۆ كفری سەعات 7و 25خولەك ،لە گوندی ناڵەشكێنەی نێوان ناحیەی زینانەو سەرقەاڵ دەكەونە نێو بازگەیەكی كاتیی چەكدارانی داعشەوە، كە چوار ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەكدار بوونو ژمارەیان 20چەكدار بووە ،چەكدارەكان ژنو منداڵەكانیان لێ جیادەكەنەوەو هێمنو قانعو ئۆتۆمبێلەكەیان دەبەنو ژنو منداڵەكانیان لەسەر جادەكە جێدەهێڵن. سەرچاوەیەك لە ئاسایشی گەرمیان ،كە نەیویست ناوی بهێنرێت بە “زەمەن”ی وت: “رفاندنی ئەو دوو هاواڵتییە مەبەست لێی
وەزارەتی كارەباو ئەنجومەنی پارێزگاكان لەسەر كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون ناكۆكن زەمەن ناكۆكی لەنێوان وەزارەتی كارەباو ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم هەیە بۆ كارەبای پرۆژەكانی نیشتەجێبوونو لەسەر دینارو سەنتی كیلۆ وات جیاوازیان هەیە. رۆژی 28ی مانگی رابردوو ،نوێنەرانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو سلێمانیو دهۆك ،لەگەڵ لیژنەیەك لە وەزارەتی كارەبا كۆبوونەوە لەسەر دیاریكردنی نرخێك بۆ پارەی مۆلیدەی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون. ماوەی چەند ساڵێكە دانیشتووانی ئەو یەكانە داوا دەكەن نرخێكی گونجاو بۆ كرێی كارەبای مۆلیدەی ئەو یەكانە دابنرێت، مانگی 9ی 2019ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی لەوبارەیەوە پێكهێنا، بەاڵم بەبێ ئەنجام كۆتایی هات. لە شاری سلێمانی 23پڕۆژەی نیشتەجێبوون هەن ،لە دەرەوەی سندوقی نیشتەجێبوون دروستكراون ،پابەندی رێنماییەكانی وەزارەتی كارەباو ئەنجومەنی پارێزگا نابنو بەویستی خۆیان نرخی پارەی كرێی مۆلیدە دادەنێن. رێكەوت زەكی ،ئەندامی ئەنجومەنی
پارێزگای سلێمانی ،بە “زەمەن”ی وت“ :لە كۆبوونەوەكەدا داوامان كرد نرخی یەك كیلۆ وات كارەبا بكرێتە 192دینار ،بەاڵم وەزارەت بۆ هەر كیلۆ واتێك 240دیناری دانابوو، هەربۆیە ئێمە ئەو بڕەمان رەتكردەوە”. وتیشی“ :وەزارەتی كارەبا لە جێگەی دینار ،سەنتی داناوە بۆ كرێی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون ،ئەوەش لە سودی
چەند كەسێكدایە ،كە خاوەنی سیتیەكانن، كە بۆ هەر كیلۆ واتێك بیست سەنتی داناوە، ئەمەش بۆ هەر كیلۆ واتێك دەكاتە 240 دینار ،كە چەند جارێك بەنوسراو داوایان لێكردین ،ئەو بڕە واژۆ بكەین ،بەاڵم ئێمە ڕەتمان كردۆتەوە”. نوێنەرەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆبوونەوەكەدا بە نوێنەری وەزارەتی كارەبایان وتووە ،ئەگەر داواكاریەكەیان جێبەجێنەكرێت ،ئەوا لەسەر ئاستی پارێزگا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانیو پارێزگار كۆدەبنەوە بۆ دیاریكردنی نرخێك بۆ كرێی مۆلیدەی ئەو یەكانە بە هەمانشێوەی پارەی مۆلیدەی گەڕەكەكان. سیروان محەمەد ،وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەوبارەیەوە وتی“ :خاوەنو سەرپەرشتیاری مۆلیدەی كارەبای سیتیەكان هیچ گرێبەستێكیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبادا نیە، ماوەی ساڵێكە بە ئارەزووی خۆیان نرخی مۆلیدەكان دیاری دەكەن”. وتیشی“ :بەمزووانە كۆدەبینەوەو دەمانەوێت ئالیەتێك دیاریبكەین لەبارەی نرخێكی كرێی مۆلیدەی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون”.
هێمن و قانع مۆبایلەكانیان داخراوەو داعش پەیوەندی بە كەسو كاریانەوە نەكردووە خۆدەرخستنەوەی
داواكردنی پارەو رێكخستنەوەی داعشە”. ئەو سەرچاوەیە وتیشی”:مۆبایلەكانی قانعو هێمن داخراوەو داعش هیچ پەیوەندییەكی بە كەسو كارەكەیەوە نەكردووەو چاوەڕێی چارەنووسیانین”. ساڵی رابردوو شوانێك لە نزیك گوندی دوراجی سەر بە قەزای كفری ڕفێنراو دوای ماوەیەك تەرمەكەی دۆزرایەوە ،بەوتەی سەرچاوەكەی ئاسایش ئەو شوانە لەالیەن هەمان گروپەوە رفێنراوەو تیرۆر كراوە. هێمنو قانع برای یەكترین ،باوكو چوار برایان بەر شااڵوی ئەنفال كەوتوونو لە بنەماڵەكەیاندا تەنیا ئەم دوو كوڕە دەربازیان بووە ،لە بنەڕەتدا خەڵكی گوندی
سەروچاوەنو لە قەزای كفری نیشتەجێن، هەردووكیان هاوسەرگیریان كردووەو هەریەكەیان خاوەنی منداڵێكن. رفاندنی ئەو دوو برایە لەالیەن داعشەوە دووەم حاڵەتی رفاندنە لەماوەی 48 كاتژمێردا ،رۆژی پێنجشەممە لە نزیك ناحیەی قەرەتەپە سەر بە قەزای خانەقین، چەكدارانی داعش ژمارەیەك ئۆتۆمبێل رادەگرن و حەوت كەس دەڕفێنن و یەكێكیان دەكوژن ،یەكێك لە رفێنراوەكان كوردێكی دانیشتووی ناحیەی وارماوای سەر بە قەزای شارەزوورەو چارەنووسیان نادیارە. ئاسایشو پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان بە مەبەستی ئازادكردنی ئەو دوو هاواڵتییە ئۆپراسیۆنێكیان لەو ناوچانە دەستپێكردووە ،كە گومان دەكرێت مۆڵگەی چەكدارەكانی لێبێت ،بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی گەرمیان تائێستا هیچ ئەنجامێكیان دەستنەكەوتووە. نەوشیروان ئەحمەد ،بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی گەرمیان بە”زەمەن”ی وت“ :ئەو چەكدارانە داعشن لە ناوچەی قۆری چایو دوڕاجیەوە هاتونەتە نێوان ناحیەی زینانەو سەرقەاڵو ئەو دوو هاواڵتیەیان رفاندووە، لەدوای رووداوەكەوە ئاسایشو پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێكیان دەستپێكردووە ناوچەی قۆری چایو دوڕاجیشمان تێپەڕاندووە
بەدوایانەوەین ،بەاڵم تائێستا دوو هاواڵتییەكە الی داعشنو بەردەوامین لە كۆكردنەوەی زانیاری”. بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان هۆكاری رفاندنی هاواڵتیانی لەالیەن داعشەوە بۆ ئەوە گەڕاندەوە ،كە باری داراییان خراپەو دەیانەوێت لەبەرامبەر ئازادكردنی ئەو هاواڵتیانەدا پارە وەربگرن. وتیشی“ :پێشمەرگە لە ناوچەكەدا هەیە ،بەاڵم لەبەرئەوەی ناوچەی داودە تەختەو داعشیش بەشێوەی پارتیزانی لە ناوچەكەدایە بۆیە دەتوانن شەوانە بێنو بگەڕێنەوە ،هەرچەندە پێشتر حاڵەتی تر هەبووە ،بەاڵم ئەمە یەكەم حاڵەتە لەم ناوچەیەدا”.
بەڕێوەبەری ئاسایش: داعش دەیەوێت لە بەرامبەریان پارە وەربگرێت
شێرپەنجەی مەمک یەکەمە
لە 2019دا 3483کەس تووشی شێرپەنجە بوون رەوا بورهان لە ساڵی 2019دا لە هەرێمی کوردستان 3483کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون و وتەبێژی تەندروستیش دەڵێت: دوو هۆکار هەیە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بەو نەخۆشییە. د .بێستون سەفین ،بەرپرسی ئاماری شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە “زەمەن”ی راگەیاند :لە ساڵی 2019دا 3483 کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون. بە گوێرەی ئەو ئامارەی لە وەزارەتی تەندروستییەوە دراوە بە “زەمەن” ،لە ساڵی ڕابردوودا شێرپەنجەی مەمک ،لە پێشەوەی ئەو شێرپەنجانە بووە کە هاواڵتیان تووشبوون و 73٦کەس کە دەکاتە ٪21ی تووشبووان تووشی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە بوون. لە پلەی دووهەمیشدا شێرپەنجەی کۆڵۆن دێت کە 271کەس تووش بوون و لە پلەی سێیەمیشدا شێرپەنجەی سی و کۆئەندامی هەناسە دێت کە 2٦5کەس تووش بوون. د .محەمەد قادر ،وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ،بە “زەمەن”ی راگەیاند“ :هۆکارەکانی شێرپەنجە
زۆرن ،بەاڵم دوو هۆکار وایکردووە لە هەرێم ئامارەکان بەرزببنەوە ،یەکەمیان بۆ گۆڕانی شێوازی ژیانی هاواڵتیان دەگەڕێتەوەو ئەوەی دووهەمیشیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێستا زیاتر ئامارەکان تۆماردەکرێت وەک
لە ڕابردوو”. وتیشی“ :ئەمڕۆ 4ی شوبات ،بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەوە لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە ئەنجام دەدەن”.
كاسبكارانو خاوەن نووسینگەكان ئامێری پشكنینی پارە دادەنێن
پۆلیس :دراوی ساختەمان پێ كۆنترۆڵ ناكرێت
مەزهەر كەریم دراوی ساختە بەشێوەیەكی بەرچاو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان باڵودەبێتەوە،
پۆلیس خۆی بە دەستەوەستان دەزانێت لەبەرامبەر كۆنترۆڵكردنیدا هەرچەندە رێكاری توند دەگرێتەبەر. محەمەد ئەحمەد ،خاوەنی سۆپەرماركێتە لە شاری سلێمانی ،هەفتەی ڕابردوو ژنو
پیاوێك لەكاتی کڕینی شتومەك پارەی ساختەیان پێداوە. ئەو دوكاندارە ،بە “زەمەن”ی وت“ :ژنەكە چەند سەد دۆالریەك لەدەستیدابوو یەكێکیانی پێدامو منیش پارەی شتەكانم لێهەڵگرت و باقیەکەیم دایەوە ،لە پاش دوو كاتژمێر زانیم ئەو سەد دۆالریەی وەرمگرتووە تەزویرە”. محەمەد ئەحمەد ،لەماوەی كەمتر لە ساڵێكدا سێجار پارەی ساختەی بیستو پێنج هەزار دیناری پێدراوە ،وتیشی“ :كاتێكیش هێزە ئەمنیەكان ئاگادار دەكەین دەڵێن دەبێت شكات لەو كەسە بكەیت پارە تەزویرەكەی پێداویت”. یەكێكی دیكە لەو هاواڵتیانەی دراوی تەزویری پێدراوە لەكاتی مامەڵەدا سەردار مستەفای ماسی فرۆشە ئەو بۆ “زەمەن” وتی“ :ساڵی رابردوو و ئەمساڵیش چەند جارێك بیستو پێنج هەزار دیناری و پێنج هەزار دیناری تەزویریان پێداوم ،لەكاتێكدا خەڵێكی زۆر سەرەیان گرتووەو دەورم قەرەباڵخە لەوكاتەدا وەرمگرتووە ناشزانم چی كەسێك پێیداوم”.
ئێستا ئەو ماسی فرۆشە بە وریاییەوە پارە لە كڕیارەكانی وەردەگرێتو ئامێرێكی پشكنینی پارەشی داناوە. هەرچەندە هەرێمی كوردستان خاوەنی بۆرسەی گەورە نیە ،بەاڵم لە شارەكاندا بازاڕی دراو هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی دراوی ناوخۆییو بیانی. حەیدەر عوسمان ،خاوەنی نووسینگەی تەوێڵە لە بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی بۆ “زەمەن”ی روونكردەوە ئەو پارە ساختەكراوانەی دەهێنرێنە بازاڕ بریتین لە سەد دۆالریو یۆرۆ و پاوەنو پەنجا هەزار دیناری و بیست پێنج هەزاری. ئەو دەڵێت :بەئاسانی هەستی پێناكرێت هەموو جیهازێكی پشكنینی دراو نایخوێنێتەوە، هەربۆیە زۆرینەی دوكاندارەكانی دراو باشترین جیهازی پشكنینی پارەمان داناوە. بە وتەی ئەو خاوەن نووسینگەیە بێت، ئەو دراوە ساختەیەی لەبازاڕدایە ،لەالیەن باندێكەوە لەواڵتانی دراوسێو خواروو و ناوەڕاستی عێراقەوە دێتە شارەكانی هەرێم “هاواڵتی ئاسایی ناتوانێت بەو شێوە
پێشكەوتووە پارە تەزویر بكات ،چونكە پێویستی بە مەكینەی زۆر پێشكەوتوو وردەكاری زۆر هەیە ،تا كاری پارە تەزویرەكە ئەنجام دەدرێت”. بوونی پارەی ساختە لە بازاڕدا لەكاتێكدایە بەردەوام لەشارو شاروچكەكانی هەرێم پۆلیسی نەهێشتنی تاوان هەڵمەتی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەنو باندی ساختەكاری پارە ئاشكرا دەكەن. پۆلیسی گەرمیان هەفتەری ڕابردوو باندێكی پێنج كەسی لە قەزای كەالر دەستگیركرد ،كە هەوڵی ساخكردنەوەی بڕێك پارەی عێراقیو ئەمریكیان دابوو لەناو بازاڕی ڕزگاری ،بە مادەی 281دەستگیر كراون. سەركەوت ئەحمەد ،بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، نكۆڵی ناكات لە هەبوونی دراوی تەزویر لەناو شاری سلێمانی و دەڵێت :تیمەكانیان ساڵی رابردوو پێنج كەسیان دەستگیر كردووە ،كە دراوی ساختەی بیست پێنج هەزار دیناریو دە هەزار دیناریان پێبووە لە خواروو و
ناوەڕاستی عێراقەوە هێناویانە ،بەاڵم لەمساڵدا هیچ كەسێك لەسەر پارەی ساختە دەستگیرنەكراوە ،سەركەوت ئەحمەد وتی: “بەاڵم دیاردەكەش بنبڕ نەبووەوە هەیە”. وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی تێبینی كردووە ئێستا یۆرۆ و پاوەنو دۆالری ساختە كەمبوونەتەوە ،ئەوەش بۆ هۆشیاری هاواڵتیانو دانانی ئامێری پێشكەوتوو گەڕاندەوە. هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ،هەبوونی پارەی ساختەی لەناو بازاڕدا ،بۆ خراپی سنورەكانو هەبوونی پارەی كاغەز گەڕاندەوە. وتیشی“ :هەتا وەك واڵتانی پێشكەوتوو سیستەمی دراو نەكرێتە ئەلیكترۆنی، لەڕێگەی ژمارەی بانكی دەستاو دەستی پارە نەكرێت بەمشێوەی ئێستا ناتوانرێت دراوی تەزویری كاغەز بنبڕ بكەین ،ڕۆژانە لێرەو لەوێ كەسانێك دەستگیر دەكەین لەسەر مامەڵەكردن بەدراوی تەزویر ،زۆرینەی دراوەكان بیانین وەك یۆرۆو دۆالر ،پەنجا هەزار دیناری عێراقیشان تێدایە”.
نوێترین لیستی بلیۆنێرەکانی جیهان 1
2
جێف بیزۆس
3
بێڵ گەیتس
4
وارن بووفێت
5
کارلۆس سەلیم
بێرنی ئارنۆلد
6
ئەمانیسیۆ ئۆرتیگا
ل9
7
الری ئیلیسۆن
9
8
مارک زوکەربێرگ
10
الری بیج
مایکل بلومبێرگ
عەبدوڵاڵ حەسەن زادە لە مەالیەتییەوە بۆ سەرۆکى حزب www.zamenpress.com
ل7
رۆژنامەیەکی سیاسیی گشتییە
ژمارە ( )54سێشەممە 2020/2/4
24الپەڕە
نرخ 500دینار
سهرچاوهیهك له ئهنجومهنی وهزیران سهبارهت به شهقامی 100مهتری سلێمانی:
بۆ ههر كیلۆمهترێك 5ملیۆن دۆالر زیاتر نووسراوه
زەمەن -هەولێر :سهرچاوهیهكی بااڵ له ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم ئاشكرایكرد ،كه هۆكاری دواخستنی دهستكردن به پڕۆژهی 100مهتری سلێمانی ئهو بڕه پاره زۆرهیه كه بۆ دهرخستهكهی نووسراوه. “زهمهن” زانیویهتی ،ئێستا له ئهنجومهنی وهزیران پێداچوونهوه به دهرخستهكهدا دهكرێت و پاش پێداچوونهوهی بهم نزیكانه سهرۆكی حكومهت ئیمزای جێبهجێكردنی دهكات. سهرچاوهیهكی بااڵو ئاگادار له ئهنجومهنی وهزیران به “زهمهن”ی وت“ :هۆكاری دواخستنهكه ئهو بڕه پاره زۆرهیه، كه بۆ دهرخستهی پڕۆژهكه كراوهو گهندهڵییهكی زۆری تێدایه ،مهعقول نییه له ههولێر جادهی 120ی ،بۆ یهك كیلۆمهتر به 2تا 3ملیۆن دۆالر دروستبكرێت ،بهاڵم ئهوهی سلێمانی بۆ یەک کیلۆمەتر 9ملیۆن دۆالر له دهرخستهكهیدا نووسراوه”. بهپێی دهرخستهی پڕۆژهكه ،قۆناغی یهكهمی 32 كیلۆمهترهو له تاسڵوجهوه دهستپێدهكات بۆ نزیكی عهربهتو 2٨٨ملیۆن دۆالر له دهرخستهكهدا نووسراوه .بهوپێیهش بێت ،وهك بهرپرسه بااڵكهی ئهنجومهنی وهزیران باسیكرد، ئهگهر له زۆرترین حاڵهتیشدا كیلۆمهترێک به ( )4ملیۆن دۆالر ئهنجومهنی وهزیران بڕیاری لهسهر بدات .دهكاته ()12٨ ملیۆن دۆالر .واته ( )160ملیۆن دۆالر زیاد نووسراوه. بۆ ل3
گۆڕان مۆڵهتێکی شهش مانگیی بە حكومهت و راپۆرتێكیش دەداتە پارتی زەمەن -سلێمانی :فەرمان مەجید ،ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ،بە “زەمەن”ی راگەیاند :راپۆرتێکی ورد بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکانی شەش مانگی یەکەمی کابینەی نوێی حکومەت کراوەو لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا دەدرێتە پارتی و سەرجەم دیدو رەخنەو تێبینیەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لەخۆدەگرێت لەبارەی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتەوە. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “زەمەن” فەرمان مەجید دەشڵێت :بەپێی رێککەوتنەکە شەش
مانگی دیکە دەرفەت دەدرێت بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت ،ئەگەر هەستکرا دەستی دەستی و کات کوشتن هەیە ،ئەوکاتە گۆڕان راستگۆیانە لەگەڵ هاواڵتیان و دەنگدەرانی بڕیارو هەڵوێستێک وەردەگرێت کە لە بەرژەوەندیی هەموو الیەکدا بێت. وتیشی“ :ئێمە نامانەوێت هاواڵتیانو دەنگدەرانمان بێئومێد بکەین ،بەاڵم بەداخەوە هەنگاوی باش بە ئاڕاستەی چاکسازیی نەنراوە ،هیچ گۆڕانکاریی و بۆ ل5 بەرەوپێشچوونێکی جدی نابینین”.
گروپی ( )15وەزارەتێک لە حکومەتەکەی عەالوی وەردەگرن یەکگرتوو 2 -کورسی
گۆڕان 5 -کورسی
هاوپەیمانی 2 -کورسی
کۆمەڵ 2 -کورسی
19هەزار کۆمپانیا باج نادەنە حکومەت زەمەن -هەولێر :زۆرینەی هەرە زۆری کۆمپانیاکانی هەرێم باج نادەنە حکومەت و ئەوانەشی کە باج دەدەن ،بەچەندین رێگا فێڵ لە حکومەت دەکەن و زۆر لەو بڕە کەمتر باج دەدەن کە یاسا دیاریکردووە“ ،زەمەن” ئەو دەرگایانە ئاشکرا دەکات ،کە کۆمپانیاکان لە رێگەیەوە خۆیان لە باج دەدزنەوە،
یان باجی راستەقینە نادەنە حکومەت. بەپێی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی زیاتر لە 25هەزار کۆمپانیا تۆمارکراون ،لەو رێژەیەش زۆرینەیان باج بە حکومەت نادەن و سەدان ملیار دینار زیان بە خەزێنەی گشتی هەرێمی کوردستان دەگەیەنن. ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن بۆ سااڵنی 201٨- 2017نزیکەی 450ملیار دینار باج لە کۆمپانیاکان وەرگیراوە ،بەاڵم زیاتر لەو بڕە
پارەیەش نەدراوەو نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی و بەچەندین رێگا کۆمپانیاکان خۆیان لە باج دزیوەتەوە ،یان لە باج بەخشراون. بەپێی چەند سەرچاوەیەکی فەرمی و نافەرمی ژمارەی کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 29 هەزار کۆمپانیا لەو رێژەیەش زیاتر لە 19 هەزار کۆمپانیایان باج نادەنە حکومەت ،یان بەخشراون. بۆ ل4
ماڵمان هەر بەسەر پشتی واڵخ و پیکابەوە بووە
دوکانداران بە لێکردنەوەی تابلۆکانیان كارتی سوور بۆ شارەوانی بەرزدەكەنەوە
وەزیرى پالندانانی هەرێم:
خەرجیەکانی حکومەت زیاد لە پێویستن
زەمەن -هەولێر :دارا رەشید ،وەزیرى پالندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت خەرجیە گشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاد لە پێویستن، هێزی کار لە کەرتی گشتی لە رادەبەدەرە، ئاستەنگی حکومەت سیاسەتەکانی دروستکردووە لەبەردەم گەشەکردنی کەرتی تایبەتدا.
دارا رەشید ،لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “زەمەن’’ باس لە پالنی حکومەت دەکات بۆ گەشەپێدانی کەرتی ئابوورى و ئەنجامدانی چاکسازی و رەخساندنی هەلى کارکردن بۆ هاواڵتیان ،ئاماژە بەوەش دەکات ،کار دەکەن بۆ رێکخستنەوەی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی کااڵکان ،بە هەموو جۆرەکانیەوەو بەتایبەتی خۆراک و دەرمان.
وەزیرى پالندانان باس لەوەدەکات هەرێمى کوردستان زیاد لە پێویست وابەستەیە بە و ا یکر د نەوتەوەو هەر ئەوە نە و ت ، نرخی دابەزینی دووچاری قەیرانی ئابووری بکات. بۆ ل13
شێرپەنجە دێوەزمە نییە
ل15
هێمن و قانع هێشتا رزگار نەکراون
ل14
الپەڕە - 20 -
الپەڕە - 13 -
الپەڕە - 15 -
الپەڕە - 16 -
الپەڕە - 17 -
الپەڕە - 18 -
الپەڕە - 19 -
کولتووری زەمەن
کولتووری زەمەن
کولتووری زەمەن
بەهرۆز جەعفەر
د .ئیبراهیم محمەد عەزیز
د .ئەحمەدی مەال
سارا فەقێ خدر
ل2
رەووف بێگەرد
کولتووری زەمەن
ئاوات ئەحمەد
ئایندە 2 -کورسی
بوشرا رەجەب /تەڤگەری ئازادی
دالوەر قەرەداغی
کولتووری زەمەن
ئەبوبەکر هەڵەدنی
د .شازاد جەمال
شایان عەسکەری
بڕوا عەالدین
ل10
نەوەی نوێ 1 -کورسی
سەربەخۆ 1 -کورسی سروە ونس ل3
مومتاز حەیدەری