4
سەرنووسەر سیروان رەشید
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
سەرپەرشتیاری کولتووری زەمەن کامەران سوبحان
serwan_rm@yahoo.com
رەئوف بێگەرد
(هەر جارەی بەشێ لە ڕووخساری پۆرترێتێ لە ئەدەب و هونەریی کوردی دەگێڕێتەوە).
کولتووری (
نووسەرێ چاوی تەنها جوانیی ده‌بینێ
ەیگێڕێتەوە
زەمەن) د
نزیک دەبێتەوە لە نیو سەدە لە تەمەنی نووسینی ،سەرەتا بە چیرۆکنووسین دەستیپێکردو پێچەوانەی زۆرێ لە نوسەرانی کورد ،دەستپێکیان بە شیعر نووسینەو لەو وێستگەیەوە دەپەڕنەوە بۆ بوارەکانی تری ئەدەبیات .پاش حەوت ساڵ لە نووسین‌و باڵوکردنەوە ،کۆمەڵە چیرۆکی (بوار)ی لەساڵی ١٩٧٧باڵوکردەوە .دواهەمین
کتێبی چاپکراویشی (بیرەوەرییەکانی دیسکۆفیسکی)یەو لە ئێستاشدا سەرقاڵی کتێبێکی گەورەیە بەناوی (جیهانیی کافکا) کۆمەڵێ ڕۆمانی ڕۆماننووسە گەورەکانی جیهانیشی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە. جگە لە زمانی دایک ،زمانی عەرەبیی و فارسی دەزانێ. شێرکۆ بێکەس ،شاعیری گەورەی کورد ،هاوڕێی تەمەنی نووسین و ژیانی نزیکەی ٢٥ساڵ لەمەوبەر ،لە قوواڵیی دڵی غەریبییەوە ،لەناو گۆمی تەنهایی و بێزاریدا،
لە ستۆکهۆڵمەوە بۆ سلێمانی ،نامەیەکی دەستنووسی بۆ دەنێرێت و لەسەرەتای نامەکەدا بۆی دەنووسێت( :نامه‌كه‌ی دواییتان گه‌یشت ،ئه‌ویش هه‌روه‌كوو نامه‌كانی ترت ،تام و چێژی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو.. من هه‌موو نامه‌یه‌كی تۆ ،دوو سێ جارێك ئه‌خوێنمه‌وه ،چونكه هه‌ست ئه‌كه‌م “له دڵه‌وه بۆ دڵ نووسراوه“ هه‌ست ئه‌كه‌م تۆیش هه‌ر ته‌نیایت و ئه‌ته‌وێ له ده‌رفه‌تێكدا بۆ نزیكترین كه‌س هه‌رچی گێژه‌ڵوكه‌یه‌كی ناو ده‌روونت هه‌یه ،بهرەڵاڵی كه‌یت! چی بكه‌ین
كه‌وتووینه‌ته سه‌رده‌مێكی ئێجگار ناقۆاڵو تاریكه‌وه ..پێم خۆش بوو كه نووسیوتانە چه‌ند چیرۆكێكی تازه‌تان هه‌یه یهكێكیشیانت زۆر به دڵی خۆتانه! ..چاكه ئێمه‌ومانان مه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌وه ،خه‌م و خه‌فه‌تی خۆمان به با بده‌ین)!.. تەمەن نەیتوانی ،شەکەتی نووسین و خوێندنەوەی بکات .لەگەڵیدا جگە لە باسی ژیان و کتێب و خوێندنەوەو هونەر ،باسی تر کەمتر دەبیستی .بێگەردانە دەستی بە نووسین و وەرگێڕان کردووەو لە قۆناغی بەردەوامی نووسینیشدا لەسەر هەمان رێچکە بەردەوامە .شەیدایەکی سەیری گۆرانی و مۆزیکیی کوردییە .دەنگێکی خۆش و مەستانەی هەیەو کە گۆرانی “حەمەی ماملێ” دەڵێت ،کۆڕ‌و کۆبوونەوەکان گواڵوڕێژیی ئەو دەنگە ڕەسەنە دەکات .ناچێتە ملمالنێی یەکتر شکاندنەوەو هەمیشە ژیانی بە خەندە گەپ و شادیی گرتووە .زۆربەی هاوڕێکانی ستایشی بێگەردیی و بێ هەڵپەیی لە ژیان و ئەدەبدا دەکەن و خۆنەویستیی و سادەیی و دوورکەوتنەوە لە باوەشکردن بە دنیادا بووەتە ناسنامەی رەئووف بێگەرد. هەڵوێستی ئەدەبیی و سیاسیشی بەیەک راستەهێڵ دەڕۆن و هەمیشە لەبەرەی ئازادیخوازان بووە ،وەک بەرهەمەکانی دژ بە نادادپەروەریی و گەندەڵیی بووەو پشتیوانیی بەرەی چاکسازیخوازانی کوردیی کردووە.
زۆربەی هاوڕێکانی ستایشی بێگەردیی و بێ هەڵپەیی لە ژیان و ئەدەبدا دەکەن هاوڕێیەکی تریشی لە حەفتاکانی سەدەی رابردوودا ،لە بەغداوە نامەیەکی بۆ دەنێرێت و لە ڕستەیەکی نامەکەیدا بۆی دەنووسێت: (تۆ لەو نووسەرە خۆشبەختانەی ،کە پاشگری ناوەکەت ،راستگۆیانە هەڵبژاردووە، گەر بڕیاربێ هەموو نازناوی نووسەرانی کورد بخەینە سەنگی راستگۆیی ،بە دڵنیاییەوە
تۆ پێشەنگی نووسەرانی راستگۆ‌و بێگەردیی کوردییت)!. عەتا محەمەدی رۆماننووسیش ،لە نووسینێکی بیرەوەرییانەدا بۆ رەئوف بێگەردی نووسەرو وەرگێڕ دەنووسێت: (رەئوف بێگەرد ،یه‌کێکە له‌و نووسه‌ره که‌مانه‌ی ناسیومەو بۆ هه‌میشه خۆشمویست. جگه له‌وه‌ی مامۆستا رەئوف ،مرۆڤێکی پڕ ژیان و دوور له بوغز‌و کینه ده‌ژی ،یه‌کێکه له‌و نووسه‌ره کورده دەگمەنانهی که چاوی جوانیی ده‌بینێت .هه‌رگیز جارێ نه‌مبینی چاوی به جوانیی کتێبێ ،یاخود ده‌قێکدا هه‌ڵنه‌یه‌ت و بیشکێنێت ،یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌قی ناشرین گه‌وره بکات( ،که ئه‌مه حاڵه‌تێکی ئاساییه له‌ناو ناوه‌ندی کوردی‌دا) ئه‌مه ته‌نها رای من نییه له‌سه‌ری ،به‌ڵکو له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێدا قسه‌م کردووه هه‌مان رایان هه‌بووه !.ئه‌و رۆحی جوانیی بینین و دوور له بوغزه‌ش ،مامۆستای وا لێکردووه به جیاوازیی ته‌مه‌نی ،هه‌میشه هاوڕێ و نزیکی نه‌وه گه‌نجه‌که بێت ،هه‌م پاڵپشت و هه‌م راستگۆ له‌گه‌ڵیاندا). خاوەن وزەو توانایەکی ئارام و بەردەوامە لە نووسین ،لە سەرەتای دەرچوونی “رۆژنامەی زەمەن” ئەم نووسەرو وەرگێڕە، هاوکاری بەشی کولتووری رۆژنامەکەمان بووەو بەردەوام ،بابەتە نووسین و وەرگێڕاوەکانی لە بەشی “کولتووری زەمەن” باڵوکردووەتەوە.
ئه‌ڤین عەزیز (توێژه‌ری بواری جێنده‌ر):
کە شیکاری (ماچی سوێری) شێرزاد حەسەنم کرد ،ژنەکان زیاتر هێرشیان کردە سەرم تا پیاوە نووسەرەکان
ئەڤین عەزیز لەم دیمانەدا ،گفتوگۆ لەسەر تایبەتمەندیی ئەدەبیی خانمان دەکات و ڕۆڵ و کاریگەریی پیاو ،لەسەر ئەو شێوازە لە ئەدەب و نووسین و پرۆسەی رەخنەیی دەخاتە ڕوو .ئەم خانمە ،توێژەر و نووسەرە ،وەک داکۆکیکارێک ڕەهەندی مێژوویی و الیەنی جێندەر و ئەدەبی فیمینستیی شیکار دەکات و ڕۆڵی ئەم تەوژمە ،لە هۆشیاریی خانمان لەڕووی مێژووییە دەخاتە ڕوو ،لە بەشێکی تری گفتوگۆکەدا ،دیدێکی ڕەخنەیی ،سەبارەت بە پێگەی خانمان ،لە ئەدەبی کوردی‌دا دەخاتە ڕوو. کولتووری زەمەن
* نووسین ،شوناسێکی گشتیی هەیە .بەاڵم لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە ،فۆڕمێ لە نووسین پەرەی سەند ،کە بە نووسینی فیمینستییانە هێمای بۆ دەکرێت .زیاتریش لە بواری ئەدەب و کو‌لتووردا ،تۆ چەند گرنگی بەم شێوازە لە نووسین دەدەیت؟ ئه‌ده‌بی فێمێنیستی به ڤرجینیاۆڵف ده‌ستپێده‌کات به بۆچونه‌کانی سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بی ئافره‌تان شێوازی نووسینی ژنانه و ئیستاتیکای ده‌قی ژنان به بناغه‌ی ئه‌ده‌بی ژنان داده‌نێ. ڤرجینیا ۆڵف له كتێبی ( ته‌نها ژورێك بۆ خۆی )١٩٢٩دهڵێ ژنان ده‌بێ خۆیان بنووسنه‌وه .ئه‌و پێی وابوو ،ژن و پیاو به دوو پرۆسه‌ی ئه‌زموونی ژیانی جیاوازدا تێده‌په‌رن ،بۆیه به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی جیاوازیان هه‌یه .ئه‌زموونی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌دا نادیده گیراوه بۆیه ژن ده‌بێ خۆی بنوسێته‌وه و كه‌لتوری ژنان پڕ ئه‌زموون به‌هێز بكات .ۆڵف هه‌ر به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێ به‌ڵکو ئۆتۆپیایه‌ك دروست ده‌کات و پرسی ئه‌وه‌ی تیادا ده‌وروژێنێ ،تۆبڵێی له ئاینده‌دا “ ژنانیبوون” یان “پیاوانیی” کامیان به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌وی داگیر ده‌که‌ن؟ ۆلف پێی وایه ژن له هه‌لومه‌رجێکی جیاوازتر له پیاو ده‌ژی .جیاوازیه‌که به‌ڕاده‌یه‌که که ژن هۆشیاریه‌کی تر‌و بیرێکی تر‌و زمانێکی تر‌و کولتورێکی دیکه‌ی هه‌یه، که‌واته دنیابینیه‌کی جیاوازتر‌و دواجار ئه‌ده‌بێکی دیکه‌ی ده‌بێ .ژن واقعێکی
جیاواز تر له پیاو ده‌ژی ،ئه‌م جیاوازیه به‌راده‌یه‌که که هۆشیاریه‌کی تر‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تر و زمانێکی تر‌و ته‌نانه‌ت کولتوورێکی دیکه‌ی هه‌یه. که‌واته دنیابینیه‌کی تر‌و ئه‌ده‌بێکی تریشی هه‌یه .فێمێنیزم بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ژنانه و هه‌وڵی شیکردنه‌وه‌ی ژێرده‌سته‌یی و چه‌وساندنه‌وه و په‌راوێزی ژنان له کۆمه‌ڵگەدا ده‌دات و له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌وڵی گۆڕانی بنه‌ره‌تی بۆ ده‌دات .لێکۆڵه‌ره‌وانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمینیستی ،پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ،به‌ڕاده‌یه‌ک سیاسیه که ده‌بێ تیۆر‌و نه‌ریتی زانستی ئه‌ده‌بی له روویه‌کی ئاگایی واوهبێ که گۆرینی ئه‌و ئاکاره باوه‌ی ناو دنیای ئه‌ده‌بی ببێته ئامانجێکی سه‌ره‌کی .تۆریل مۆیToril Moiله وتارێکدا ده‌ڵێ “ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمێنیستی ،ناتوانرێ له باگراوه‌نده سیاسیه‌که‌ی جیا بکرێته‌وه“ ئه‌م ژنه فێمێنیسته ده‌ڵێ کێشه‌ی زمان ده‌بێ بکرێته بابه‌تێکی سه‌ره‌کی ژن و له‌شی ژن و ره‌گه‌زه‌که‌ی تیادا ده‌بێ له‌و نادیاریه‌وه به دیار بخرێ .چونکه مرۆڤ ده‌بێ گۆشه‌یه‌کی تیۆریی هه‌بێ که به‌هۆیه‌وه ئه‌م نادیاریانهی ناو ده‌قی ئه‌ده‌بی پێ به‌دیاری بکه‌ین. *ئایا ڕەهەندی ئابووریی ،رۆڵی لەم باشبوونەی پیاو هەیە ،لە هاوکێشە کۆمەاڵیەتیی و سیاسییەکاندا؟ بە دڵناییەوە ،ڤرجینیاۆڵف هۆكاری زۆری ده‌قی پیاوان
ده‌گێرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پیاوان له رووی ئابووریه‌وه بارودۆخیان باش بووه بۆیه به‌رده‌وام توانیویانه بنوسن و بیر بكه‌نه‌وه ،به‌اڵم ژنان به‌هۆی دابه‌شبوونی ده‌سه‌اڵتی ره‌گه‌زییه‌وه به‌رده‌وام له خزمه‌تی پیاوان دا بوون .ئه‌و نموونه‌ی شكسپیر و خۆشكه‌كه‌ی ده‌هێنێته‌وه، كه خوشكه‌كه‌ی شكسپیر ،نووسه‌رێكی گه‌وره ده‌رنه‌چوو ،به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خوشكه‌كه‌ی ده‌بوو له‌خزمه‌تی شكسپیری برایدا بێ له‌ناو ماڵدا. *ئەی سەبارەت بە ڕەخنەی ئەدەبی فیمینستیی بۆچوونی تۆ لەو بارەیەوە؟ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمێنیستیلهساڵی ١٩٧٠سهری هه‌ڵدا راسته‌خۆ په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی فێمێنیزمه‌وه هه‌یه له كتێبی (سیاسه‌تی سێكس) كاتێ میلت شیكاری روانگه‌ی پیاوانی كرد سه‌باره‌ت به ژنان له ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كاندا، كه هه‌میشه پاڵه‌وانی رۆمانه‌كان ،پیاوێكی ئازایه و ژنه‌كه یان ده‌كوژرێ یان ده‌مرێ ،یا ده‌ورێكی الوه‌كی پێده‌رێ .ئه‌مه به ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمێنیستی ناوزه‌د ده‌كرێ .بێگومان جۆری ئه‌م ره‌خنه‌یه دابڕاو نیه له تیۆری فێمێنزیم ،بۆیه ده‌چێته چوارچێوه‌یه‌كی سیاسهتەوه .چونكه ئه‌ده‌بی ره‌خنه‌ی شیكاری ئه‌و فێمێنیز، واقعه‌مان بۆ ده‌كات كه بیر‌و كۆمه‌ڵێ
بۆچوون و به‌های له پشته (جه‌نده‌ر یان ره‌گه‌ز به‌مانا کۆمهاڵیهتیهكهی) و هاوكات ئه‌ڵته‌رناتیڤ دیاری ده‌كات بۆ گۆرینی ئه‌و واقعه‌ی كه ده‌سه‌اڵتی ره‌گه‌زی به‌شێوه‌یه‌كی نایه‌كسان دابه‌شكردووه. من حه‌زی زۆرم بۆ ئیشكردن له‌سه‌ر به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ژنان هه‌یه‌و پێشتر‌و ٢٠ساڵ به‌ر له ئێستا كارم كردووه‌و نووسینم هه‌یه. *بێگومان تۆ بە یەکێ لە داکۆکیکارەکانیی ئەو بوارە دەژمێرێ. ئایا هەوڵتداوە ،لە بواری ئەدەبو هونەریشدا ،گرنگی بە ئەدەب و هونەریی خانمە نووسەرو هونەرمەندە کوردەکانیش بدەیت؟ من كه‌سێكی فێمێنیستم و زانستیجهندهرم خوێندووه ،له‌م واڵته‌ی كه تێیدا ده‌ژیم به‌ر له‌وه پسپۆڕیی بخوێنم دووه‌مم كه (كردارناسیه) ال نیكه م
ده‌توانم به‌ته‌واوی ئاگاییه‌وه شیكارهی “دیسپلین و كۆنترۆڵ”ی ژنان بكه‌م له كۆمه‌ڵگەی پیاوساالریدا .له‌به‌رئه‌وه ئاساییه ال‌م وه‌ك فێمێنیستێ ناوزه‌د بكرێم یان با بڵێم ده‌بێ بابه‌ته‌كانم تیۆر‌و روانگه‌ی فێمێنیزم له‌خۆبگرن. ئێمه ژنی ئاكادیمیستی فێمێنیستمان زۆر زۆر كه‌مه ،هه‌رچه‌نده له بواری پراكتیكیدا رێكخراوی ژنان هه‌ن ،به‌اڵم بیروهۆشیاری فێمێنیستیان نییه. له سااڵنی ١٩6٠وه زۆرێک له لێکۆڵه‌ره‌وانی فێمێنیزم ،هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا له‌باره‌ی پیاوانی نوسه‌ره‌وه ،بنووسن که چۆن باس له که‌سێتی ژنان ده‌که‌ن له ناو به‌رهه‌مه ئهدهبیهکانیاندا كه ئێمه تا ئێستا له‌م جۆره ههوڵدانانهمان نییه ،وابزانم ساڵی ١٩٩٨بوو من شیكاری چیرۆكی (ماچی سوێری) شێرزاد حه‌سه‌نم كرد، بیرمه ژنه‌كان زیاتر هێرشیان ده‌كرده سه‌رم تا پیاوه نووسه‌ره‌كان و ئه‌ده‌بیان به پاساوی به‌رهه‌می مرۆڤایه‌تی پینه دهكردو رستنهوهی واقعی ژێرده‌سته‌یی و سه‌رده‌سته‌ی ژنانیان به سروشتی و ریالیستی ده‌بینی!. له سااڵنی ١٩٧٠وه له‌ناو ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمێنیزمدا زیاتر بایه‌خ درا به ده‌قی خوێندنه‌وه‌ی ژنانه‌و به‌رهه‌می ئه‌و ژنه نوسه‌رانه‌ی په ر ا و ێز خر ا بو و ن جارێکی دی
ده‌یانخسته‌وه ریزی کایه ئه‌ده‌بیه‌کان. له ساڵی ١٩٨٠کاندا ته‌وژمێکی به‌هێزی ئه‌ده‌بی ژنان له فه‌ره‌نسا سه‌ری هه‌ڵدا که پرسی ناسنامه‌ی ئه‌ده‌بی ره‌گه‌زیان وروژاند ،وه‌ک ئایا ژن خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی سه‌ربه‌خۆیه ؟ ئایا کام رۆڵی ره‌گه‌ز ته‌حه‌کوم به‌سه‌ر جیهانی ئه‌ده‌بیمانه‌وه ده‌کات. *لە بواری ئەدەب و هونەری پێگەیەکی خانمان کوردیش‌دا، تایبەتییان هەیە .چەندین ژنە نووسەرو ژنە هونەرمەندی کورد هەنو بەرهەمەکانیان جێگەی بایەخە ،تۆ باوەڕت بە جیاکاریی هەیە ،بەناوێک ناوی ئەدەبی ژنان و هونەری ژنان بێت؟ بۆ من گرنگه ئاوڕدانهوهبه خانمهكانمان، له‌به‌رهه‌می هونه‌رو ئه‌ده‌به‌وه ،ئێمه ره‌خنه‌گری ئاكادمیستمان نییه ،كه پشت به تیۆریه‌ك شیكاری به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و هونه‌ری خانمان بكات .لێکۆڵه‌ره‌وانی فێمێنیزم تیشکیان خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن بانده‌کانی ناسنامه‌ی ئه‌ده‌بی داهێنراوه و ته‌نراوه ته‌نانه‌ت چۆن ئه‌م باندانه به دهسهاڵتهوه گرێدراوه .ره‌نگه یه‌کێک له‌و فاکته‌ره سه‌ره‌کیانه‌ی که بوبێته هۆی ئه‌وه‌ی که ژن ده‌سه‌اڵتێکی که‌متری هه‌بێ له کۆمه‌ڵگەدا هۆکاری ئه‌وه بووه که پیاو له‌باره‌ی ژنه‌وه نووسیویه‌تی که ژن كێیه و چیه؟ مانای ژن هه‌میشه له‌و پێناسه‌یه‌ی که لێیکراوه ئاوه‌ڵکردار بووه objektو بکه‌ر subjekt نه‌بووه ،له‌الیه‌کی دیکه‌شه‌وه جیاوازی بایۆلۆژی ژنان له پیاوان ،له‌م پرۆسه‌ی نووسینه‌دا الی پیاو به که‌متر له پیاو دانراوه له‌الیه‌نی عه‌قڵیه‌وه ،مانای کاتێ پیاو شیکاری کردووه له‌باره‌ی مرۆڤه‌وه که ژن چیه و پیاو چیه؟ پیاو ئه‌وه‌ی له رووی فۆرمه‌وه له خۆی نه‌چوو بێ که بێگومان ژنه‌و له رووی فۆرمه‌وه له پیاو ناچێ ئه‌وا به که‌متر له خۆی و به پیاوی ناته‌واو و هه‌ڵه‌ی سرووشت له قه‌ڵه‌می داناوه.
3
ـــــــــوكایەتیكردن بەژنان
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
دی جەلی زادە ،بە منوونە
الژگ و پەروەردەی هەمان كولتوور (كولتوورێكی داخراو و خێڵەكی و سانسۆركراو و پڕ لەسەركوت و كوشتەی سێكس) ،دێن و شاباشی ئەو جۆرە لەشیعر دەكەن و شاعیرانیان وەك سیمبولی هەست ناسکی و جوانپەرستی ناونووس دەكەن.
بەاڵم هۆزانڤانەكانی خۆرهەاڵت ،ئەم دیدو تێڕوانینە بەجۆرێك بەڕێتم و كێش‌و سەرواو ترش و خوێ كردنەوە ،تۆمار دەكەن و مۆری شیعر و پەخشان و نووسینی عیشق و ئەوینداریان لێدەدەن. ماڵوێرانیەكەش لەوێدایە خوێنەرگەلێكی
لەكاتێكدا پرۆسەكە دوور‌و نزیك نەپەیوەندی بەشیعری ڕاستەقینەوە هەیە، نە بەجوانیناسی و هەست ناسكی. ئەم جۆرە لە شیعر كە بەڕووتكردنەوەی ژنان دەستپێدەكات و بەسوكایەتیكردن بەو بوونەوەرە كۆتایی دێت ،تەنها لەو
كلتور‌و ڕۆشنبیریانەدا جێیان دەبێتەوەو بازاڕیان گەرمە ،كە سەرقاپیان نراوەتەوەو تاریك و داخراون و دووراییەكی زۆر لەنێوان ڕەگەزی نێر‌و مێدا هەیە. وەلێ لەو ژینگانەی كە تەندروست و لیبرال و كراوەو ژیان دۆسترن، شەرمە جێگەی جۆرە لەو چا مە و قە سید ە و پۆ ستە ر ە و شیعر هایكۆیانەی تێدا بێتەوە كە لەفیلمی پۆرنۆ دەچن ژنان و وەك كااڵ‌و شمەكێكی بێ تەماشا نرخ دەكەن. تاغور هۆانڤانێكی مەزنە، وەلێ دنیای شیعریی ئەو خاڵییە لەڕوتكردنەوەی ژنان. فێرناندۆ پێسوا موعجیزەیەكی گەورەی دنیای ئەدەبیاتەو ڕاستەقینەیە، عاشقێكی بەاڵم ئەو باوەڵە پڕ لە د ە ستنو و سە ی جێی
نزار قەبانی
ــی قورس بخوێنینەوە؟
سەدار عەزیز وەک ئەزموونی تاکەکەسی المان گەشەی کرد .ئیمپایەر ،یان ئیمپراتۆریەت ،کتێبێک نەبوو کە بۆی دانیشیت هەتا لە بەرگەوە بۆ بەرگ بیخوێنیتەوە .کتێبێک بوو دەبوو بە پشوویەکی درێژەوە ،هەنگاو هەنگاو، لە میانەی کاتدا بەردەوام بۆ بگەڕێیتەوە. لە میانەی ئەم کاتەدا ئەو بیر‌و تێز‌و ناو‌و کەسایەتیانە کە دێنە بەردەمت؛ خوێندنەوەی تایبەتیان بۆ بکەیت .هەندێجار خوێندنەوەی بەرهەمی تری هەمان بیرمەند هاوکارە .هەروەها خوێندنەوەی رانان و ئەدەبیاتی دووەمی ،یان ئەو بابەتانەی کە لەسەر هەمان کتێب نووسراوە .هاردت و نێگرێ زۆر دەوڵەمەندانەو ئینسکلۆپیدیانە کتێبەکەیان نووسیوە .لێکۆڵەری ئیتالی هەتا ئەمڕۆش لە هەموان زیاتر لە ئەوروپا وەها ناسراوە کە سەرگەرمی بابەتی قوڵ و ئاڵۆز‌و تیورین .ئەم پاشخانە تیورییە تەنها پاشخانی نێگرێ نەبوو .ئەو کەسێک بوو کە سیاسیانە چاالک بوو ،غوربەتی سیاسی سەرووی دیبوو ،لە
هەموویەوە بەندیخانەی چەشتبوو. کەواتە لەگەڵ خوێندنەوەی کتێبەکەدا، ئاشنابوون بە بایۆگرافیای نووسەرەکە هاوکارە هەتا لە تێزێکی هێندە چڕ‌وپڕ لە ئاالنکار لە تێبگەیت. کە کتێبی ئیمپایەر چاپ‌کرا ،رووداوێک بوو لە پانتایی فیکریدا .لەپاش خۆی گفتوگۆ و دیبەیتێکی زۆر بەرفراوانی هێنایە ئاراوە .ئەو رۆژگارە لە رێگای هاوڕێیەکی تری ئیتاڵیەوە ،بووم بە ئەندامی گروپێکی ئیمەیڵ گۆڕینەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر کتێبەکە ،پاش چەند مانگێک چەندین وتار‌و کتێب لەسەر کتێبەکە باڵوکراویەوە. ئەمە لەالیەک هاوکاربوون ،لەالیەکی ترەوە هێندەی تر سەرتاپا پرۆسەی خوێندنەوەیان بەرفراوانترو ئاڵۆزتر دەکرد. بۆمدەرکەوت ماوەیەک پاش خوێندنەوەی ئەم کتێبە ،نەک بە یەکجار نابێت ،بەڵکو ئەگەر یەکجار لە بەرگەوە بۆ بەرگ بیخوێنمەوە ،بەهیچ شێوەیەک بەس نیە .چونکە نەک تەنها ئارگومێنتی سەرەکی ،بەڵکو وردە ئار‌گومێنت و رەخنەو هەڵسەنگاندن و بنەماو زانیارییەکان ،هەموو بۆ من بواری نوێ بوون .ئاشنابوون پێیان دەیکردن بە زەخیرەیەکی فیکری پێویست. ئەو زەخیرە فیکریەی کە نەک تەنها پێویستە بۆ تێگەیشتن ،بەڵکو بنەمایەکی سەرەکیە بۆ خوێندنەوە .بەم پێیە خوێندنەوە، پرۆسەیەکی هەنگاو بە هەنگاوە ،کە هەرجارێک هەندێکی ،بە جۆرێک ،لە دەقێکی ئاڵۆز تێدەگەین .کاتێک بەو وتەی فۆکۆ ئاشنابووم ،کە دەتوانم نووسینەکانی بە پچڕ پچڕی وەک برغۆو دەرنەفیزو ئامێری تر سوودی لێوەربگرم ،تێگەیشتم کە دەبێت خوێندنەوەیەکی پچڕ پچر هەبێت بۆ دەق. بەاڵم ،پرسیاری هەرە سەرەکی ئەوەیە کە ئایا بۆچی ئەو دەقە دەخوێنیتەوە .بەبێ بوونی ئەم پرسیارە ئەستەمە ،بتوانێت زاڵ بیت بە سەر دەقی ئاڵۆزدا ،چونکە هێندە پڕ لە کۆاڵن و پێچاوپێچ و ژێرزەمین و پانتایی پڕ نهێنیە ئەستەمە بەئاسانی بگەیتە جێگای مەبەستت .خوێندنەوەی دەقی ئاڵۆز ،وەک رێکردن وەهایە .رێکردن بە شارێکدا ،بە شەقامێکی ئاڵۆزدا ،لە سات و وەختی جیاوازدا ،جیاواز دەردەکەوێت، و جیاواز خۆی نمایش دەکات تۆش جیاواز هەست دەکەیت.
سەرپێی)دا دایڕشتوونەتەوە. لە(ژنەكانی تیرانا لەئاو ڕووت ترن، ل ،)75دواین شت كە شاعیر وەك دەسكەوتێك باسی دەكات و وەك یادگارییە لەو شارەدا جێی دێڵێت كە زۆر كەس پێی ناكرێت ئەمەیە: لە تیرانا... لێوم لەسەر ناوكی ژنێك بەجێهێشت. لە قەسیدەی (قاهیرە)شدا كە لە الپەڕەی ( - 171باخچەكانی مەلەك تاووس)و لەڕەخنەی چاودێری ژمارە 2008/8/3دا بەرواری ()127ی باڵوبۆتەوە ،ناچێزترین و بێ‌تامترین هایكۆ لەژێر سەر دێڕی (ئوم كەریم)دا دەخوێنینەوە. كە دەڵێت: ئوم كەریم هەموو ڕۆژێك، شوقەكەی بۆ پاكدەكردینەوە ڕۆژێكیشیان ،داوێنی پیسكردین. من خوێنەرێكی باش و بەردەوامی شیعر‌و شاعیرانی خۆمان و جیهانیم، بەاڵم تائێستا شیعری وا ناشیرین و پڕ سووكایەتیم بە ژنان نەخوێندۆتەوە. خانمێك بۆ پەیداكردنی قوتی ڕۆژانەو بەڕێكردنی ژیانی خەریكی ئیشكەری و پاككردنەوەی میوانخانەكانی شار بێت، وەلێ شاعیرێكی كوردیی تۆریست و چەند هاوڕێیەكی ،لەو غەریبایەتیەدا وایان لێدێت ،ئەم خانمە ئامبازیان بێت و داوێنیان پیس بكات و گوناهباربن. من بەم موهاتەراتانە نەك هەر ناڵێم شیعر ،بگرە هێڵنجیشم پێیان دێت و شەرم دەکەم کە لە نووسینی کوردی‌دا شتی وادەبینم!
هێشتووە ،كۆپلە شیعرێكی ئاست نزمی تێدا نییە سوكایەتی بەژنان بكات. ئەم قسانەش بۆ هەریەك لە (سان ژون پێرس و هۆڵدەرلین و ئەحمەدی شاملۆ و سەلیم بەرەكات و ئەدۆنیس و پاوڵ تسیالن و مەحوی و ئازاد سوبحی)ش ڕاستە. لەو كتێبە( )400الپەڕەیەی (غالیة محمد حسن)دا (نزار قبانی وأروع قصائده- دار الهدی -عین ملیلة ،الجزائر) ،نموونە گەلێكی زەق و زۆپی ڕوتكردنەوەی ژنان و سوكایەتیكردن بەژنان دەبینین ،وەك (اقرأ جسدك ...وأتثقف ،أریدك أنثی، االغاني ،المرأة ..وجسدها الموسوعي ،الی مضطجعة ،رافعة النهد ،عشرون محاولة لتشكیل امرأة ،قراءة في تأریخ نهد). لە شیعرەكانی قوبادی جەلیزادەشدا وەك كۆپیەكی كوردانەی نزار قەبانی (بەپڕكێشیەكی زیاترەوە) لەهەر سێ دیوانی (باخچەكانی مەلەك تاووس، ستیانی بەفر ..پڕە لەڕویشۆڵە ،با لەسەری كۆاڵنەكەتانا دانیشتووە)، زۆرێكی زۆر لەو شیعرانە دەبینین كە نەك هەر ڕوتكردنەوەی ژنانیان تێدایە، بەڵكو زۆرێكیان سەر شارن بەمەسخكردن و نابووت كردنیشیانەوە .من لێرەداو بۆ درێژەنەدان بە نووسینەكەم ،تەنها دوو نموونە بەرچاو دەخەم: ئەم شاعیرەمان ساڵی 2008لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا سەردانی هەردوو واڵتی ئەلبانیاو میسر دەكات ،ئەوەی لە تیراناو قاهیرە دەیهێنێتەوەو دەیگێڕێتەوە ،تەنها چەند دیمەنێكی ئیرۆتیكییە كە وەك تۆریستێك نیگای كردوون و پاشان لەقاڵبی (شیعرێكی بێ ناوەڕۆك و
نازم حیکمەت ...شیعر و نامە
بارین عەلی
کتێبی (نازم حیکمەت شیعر و نامە) کە تازەترین کار‌و بەرهەمی شاعیر و وەرگێڕ (دالوەر قەرەداغی) یە ،وەرگێڕ بە جۆرێک ئەو نامەو شیعرانەی نازم حیکمەتی وەگێڕاوەتە سەر زمانی کوردیی ،کە زۆرجار خوێنەر گومان بکات خودی تێکست و نامەکان لە بنەڕەتدا بە زمانی کوردیی نووسراوون ،بەتایبەت لە شیعرەکاندا ئەم وەرگێڕە سەلیقەی هونەریی و بااڵدەستی زمانەوانی خۆی لە جوانترین ئاستدا نیشانداوەو جۆرە چێژ و ئاوازێکی بە وشەو دێڕەکان بەخشیووە ،کە خوێنەر چێژی زیاتریان لێ ببینێت و زیاتر بە دونیا فراوان و فرەڕەهەندەکەی زانم ئاشنا ببێت. ئەم بەرهەمە ،بریتییە لە سێ کتێبی (نازم حیکمەت) کتێبی یەکەم هەڵبژاردەیەکە لە شیعرەکانی ئەم شاعیرە، کە دەتوانرێت لە رێی ئەم شیعرانەوە بەشێک لە دونیای شیعریی و دونیابینی ئەم شاعیرە بناسرێت .ئەمە بێجگە لە وتارێک لەبارەی ئەزموونی شیعرییەوە ،کە لەوێدا خوێنەر بەر چەند وێستگەو دیدێکی وردی شیعریی دەکەوێت ،یەکێک لە گرنگترین ئەو خااڵنەی لەوێدا باسی کردووە ،سەرەتاکانی ئاشنابوونی خوی بووە بە شیعر‌و ئەو کاریگەرییانەی کە هەستی شیعری‌یان لەودا بزواندووە ،لەوێدا ئەوە روون دەبێتەوە کە ژینگەی خێزان دەشێ کاریگەریی دروست بکات بۆ بزواندنی هەستی شاعیریی لە مرۆڤدا .هەرچی کتێبی دووەم و سێیەمە، کۆمەڵێک نامەی جۆراوجۆرە بۆ هەریەک لە پیرایە و مەمەند ،واتە منداڵ و هاوسەرەکەی نازم ،لە زینداندا نووسیونی. ئەم سێ کتێبە هەوڵێکە بۆ ناسینی نازم حیکمەت و ئاگاداربوون لە بەشێک لە ژیان‌و بیرکردنەوەکانی و دەتوانرێت دەروازەیەک بێت بۆ ئەو کەسانەی خولیایانە بەو رۆحە شۆڕشگێڕی و یاخییەی ئەم شاعیرە ئاشنابن. دالوەر قەرداغی وەرگێڕ ،سەبارەت بەم هەوڵە نوێیەی خۆی ئاماژەی بەوە داوە
کە کتێبی (ئاسمان وەک دەستەکانی تۆیە) ئەو نامانەیە کە نازم حیکمەت لە ساڵی ١٩٣٣وە تا ساڵی ،١٩٥٠بە درێژایی حەڤدە ساڵ ،لە زیندانی جۆراوجۆرەوە بۆ پیرایەی نووسیون .مەمەد ئەو نامانەی کۆکردوونەتەوەو ساغی کردوونەتەوەو لە چاپی داون .پیرایە تا لە ژیاندا بووە نەیویستووە هیچ شتێک سەبارەت بە خۆی باڵوببێتەوە ،تەنانەت رێگەی مەمەدیشی نەداوە وەاڵمی کەسانێک بداتەوە کە شتگەلی درۆ‌و راستیان سەبارەت بە پەیوەندی نازم و خۆی دەنووسن و پێی دەگوت“ :گرینگ نییە ،چ دەڵێن با بڵێن، تۆ خۆتیان تێ مەگەیەنە!”. مەمەد بەشێک لە نامەکانی نازم و پیرایە ،بە دزی دایکییەوە ئامادەو چاپ دەکات ،بەاڵم دایکی دوای باڵوبوونەوەی کتێبەکە هیچ ناڵێ .کتێبەکە دەداتە ئیزگینی بووکی ،کە وەک کچی خۆی خۆشی دەویست ،تا بۆی بخوێنێتەوە. دوای مردنی پیرایە ،مەمەد هەموو نامەکان کە سەرجەمیان ٢٩٢نامەن ،بە پێشەکییەکی خۆیەوە چاپ و باڵودەکاتەوە. نازم حیکمەت جگە لە ئەزموونی دەوڵەمەندی شیعرنووسین ،ژمارەیەک سیناریۆو شانۆنامەو رۆمانیشی نووسیوەو وەک باسدەکرێت دەستی بۆ هەر بوارێکی نووسین بردبێت داهێنانی تێدا کردووەو سەرکەوتوو بووە ،بۆیە هەندێک پێیان وایە نازم حیکمەت چەند شاعیر بووە هێندەش رۆماننووس بووە. ئەم نووسەرە ،بەهۆی نووسین و هەڵوێستە سیاسیی و ئینسانییەکانیەوە گەلێ جاران تووشی زیندانی و گرتن و ئازاردان بوەتەوە لەالیەن دەسەاڵتدارانی ئەو کاتەی تورکیاوە ،لەو کاتانەدا کە نازم لە زینداندا بووە ،لەسەر ئاستی جیهان کۆمیتەیەک پێکدەهێنرێت کە خەبات دەکەن بۆ ئازادکردنی نازم لە زیندان ،لەو کۆمیتەیەدا چەندین نووسەرو رۆشنبیر‌و هونەرمەندو هزرڤانی بەنێوبانگی جیهانی بەشداربوون لەوانە (ژان پۆل سارتەر، پاپلۆنیرۆدا ،بیکاسۆ) تەنانەت کاتێکیش پاش چەندین ساڵ لە زیندان دێتە دەرەوە ،سەرباری ئەوەی تەمەنی لە پەنجا ساڵی زیاترە ،بەاڵم بیانووی پێدەگرن و
دەیانەوێت بینێرن بۆ خزمەتی سەربازیی، ئەو شوێنەش کە بڕیارە بۆی بنێرن لەڕووی کەشوهەواوە هێند نالەبار دەبێت کە رەنگە نازمی شاعیر بەرگەی نەگرێت و لەوێدا بۆ خۆی بمرێت ،یاخود رەنگە خۆیان پالنی کوشتنیان بۆ دانابێت ،دەسەاڵت بەگشتی لە نازم حیکمەت ترساوەو بەردەوام چاودێری کردووە ،لە شیعر‌و نووسین و هەڵوێستەکانی ترساوەو چاالکیی کۆمەاڵیەتییان سنووردار کردووە ،بۆیە پاش زیندان بەناچاری واڵت جێدەهڵێت و ماوەی ١٢ساڵ ئاوارەی واڵتانی دونیا دەبێت ،کە لەو ماوەیەی ژیانی ئاوارەییداو لە یەکێک لە فێستیڤاڵە ئەدەبییەکاندا (پاپلۆ نیرۆد)ی ناسی و پاش مردنیشی نیرۆدا شیننامەیەکی بۆ نازم نووسی، هاوکات نازمی سەرداری شیعری تورکی، لە ماوەی ئاوارەییدا بە واڵتانی جیهاندا، لە واڵتی رووسیا بە (مایاکۆڤسکی و مایرهۆڵد) ئاشنا بووەو سوودی رۆشنبیریی لەو ئاشنایەتییە وەرگرتووە. نازم حیکمەت ،لە تەمەنی ١٤ساڵییەوە دەستی کردووە بە شیعر نووسین .لە ١٩ ساڵیدا چووە بۆ سۆڤیەت و لەوێ لەگەڵ نەوەی نوێی هونەرمەندانی شۆڕشگێڕ‌دا ئاشنا دەبێت ،بێگومان ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی دیدگای ئەو بۆ شیعر‌و نووسین ،نازم کاریگەر بوو بە مایاکۆڤسکی و سادەیی شیعرەکانی لەوەوە بۆ ماوەتەوە .نزیک بە سی ساڵ لە تەمەنی لە بەندیخانەکانی تورکیادا بەسەربردووەو زۆربەی شیعرەکانیشی هەر لەوێ نووسیون .ئەوکات هیچ رۆژنامەیەکی تورکی نەیدەوێرا ناوی نازم حیکمەت بهێنێت .شیعرەکانی لە بەندیخانەوە دزەیان کردووەتە دەرەوەو لە فەڕەنسا چاپ و باڵوبوونەتەوە .لە پاریس کۆمیتەی نەجات بۆ داوای ئازادیی نازم پێکهات ،کە کەسانێکی وەک (بێرتراند راسڵ ،سارتەر، پیکاسۆ ،برێخت ،ئەراگۆن و نێرودا) لە پشتییەوە بوون. نازم حیکمەت بە درێژایی ٦١ساڵ تەمەن ١٠ ،ساڵی لەنێو شارەکانی تورکیا بە چاالکی سیاسی و
خۆحەشاردان ١٧ ،ساڵی تەمەنیشی لەکونجی زیندانەکانی تورکیا ١٣ ،ساڵی کۆتایی ژیانیشی بە ئاوارەیی لە واڵتانی ئەوروپاو ئاسیا‌و ئەفریقا گوزەراند .تا ساڵی ١٩٦٣لە شوقە بچکۆالنەکەی لە شاری (مۆسکۆ) بۆ دواجار کۆتایی بە ژیانی هات. تەنانەت ئەو ئاواتەشی لەگەڵ خۆی بردە ژێر گڵەوە ،کە حەزی دەکرد لەژێر درەختێکی (ئەنەدۆڵ) بە خاکی بسپێرن .چونکە لە سەرەتای سااڵنی پەنجاکانی سەدەی پێشوو ،دەسەاڵتدارانی ئەو سەردەمانەی تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی خۆیاندا (رەگەزنامەی تورکی) یان ،لە (نازم حیکمەت) سەندبۆوە ..ئەو رۆیشت ،بەاڵم لە دوای خۆی هەزاران شیعر‌و پەخشان و هەڵوێستی جوانی بەجێهێشت کە هەمیشە شایەنی خوێندنەوەن. * ئەم سێ کتێبە لە بۆکسێکدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپیکردووە.
دالوەر قەرەداغی
2
ڕووتكردنەوەی ژنان ..ســـ
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
نزار قەبانی و قــــــــــــوباد
()10 گوێتەی ئەڵمانی قسەیەکی هەیە دەڵێ: “تاکو زمانێکی بیانیی فێرنەبی ،زمانی دایکی خۆت فێرنابی” .چونکە زمانی دایک وەک شیر وایە ،تێکەڵی ریشاڵەکانی لەش دەبێ ،دەبێتە لەش ،لەش قسە دەکات .کاتێک فێری زمانێکی بیانیی دەبین و دواتر وەکو غەریبێک لە دەرگای زمانی دایک دەدەین ،زمانێکی دیکە دەرگامان لێدەکاتەوەو بەشێوەیەکی دیکە نیشتەجێی دەبین .گوێتە شاعیر بوو ،دەیزانی چی دەڵێ. هەموو دەنگێکی زمان ،هەموو نەبرەیەک ،هەموو بڕگەیەک ،هەموو موفرەدەیەک سەرلەنوێ لەدایکدەبێتەوە“ .زمانی دیکەیەکی من” سەرهەڵدەدا ،هاوبەش لەگەڵ زمانی گشتیی‌دا، بەاڵم جودا .شیعری نوێ یا نابێ ،یا دەبێ بەو زمانەی دیکەیە بنووسرێ .لە زۆر شوێندا ئەدۆنیس دەڵێ “شیعر یادەوەرییە” بەو پێیەی یادی زمانێکی دیکە دەهێنێتە گۆش ،شتێکی نەگوتراو دەگوترێ .شیعری نوێ کۆکردنەوە دەنگەکان نییە ،تێکشکاندنی پارچەیەکی زمان نییە ،بەڵکو سەرلەنوێ دروستکردنەوەی زمانە. شتێکە ئاشنا و غەریبە لە هەمان کات. لەم دیدگایەوە (شیعر /رەخنە) وەکو دوو دەستەخوشک دێنەکایەوە ،شیعری نوێ بە بێ رەخنە مومکین نییە دروست بێ ،رەخنە وەک پرۆسەیەکی ئەقاڵنیی ،داهێنانی شیعر وەک وروژانێکی نائەقاڵنی ،پێکەوە هەڵدەکەن. لە شیعری نوێ‌دا ،ئەقڵ ئامادەیی هەیە ،بەاڵم دەستوەرناداتە نێو کردەی نووسینەوە ،جۆرە دارەڕایەکی سەیرە لەو نێوەندە .هەم غەریب، هەم ئاشنایە ،هەم دوورە و هەم نزیکە ،هەم ناسراوە و هەم نەناسراو ،چونکە لە ناوجەرگەی کولتوور‌و مێژووەوە سەرهەڵدەدا بۆ ئەوەی نەگوتراوی کولتوور‌و مێژوو بنووسێتەوە .ئەم جۆرە شیعرە لە نێو کولتووری ئێمە زۆر دەگمەنن، بۆیە هەست دەکەین هاوتەریب لەگەڵ هونەری پالستیکی دەوەستێت .لە هونەری پالستیکی نوێ‌دا رەنگ ،ئاماژە بۆ شتێک ناکات لە دەرەوەی خۆی بێ ،زەرد هەر ئەو زەردەیە کە لە سەر رووبەری تابلۆکەدا هەیە ،نەک زەردێکی دیکە کە سەمبۆلیسمی رەنگەکان قسەیان هەیە لەسەری، یا ئاماژەیەکی کۆمەاڵیەتی یا سایکۆلۆژی هەبێت. لێرەوە واقیع بە شێوەیەکی کاتیی دەچێتە پشتەوەی کاری هونەرییەوە ،نامرێ ،دەمکوتیش ناکرێ ،بەڵکو بوار دەرەخسێندرێت کە (هونەر/ شیعر) قسەی خۆی بکات. کەچی ئێمە لە “گۆران” بە دواوە زۆر بە دەگمەن بیرمان لەم جۆرە شیعرە کردۆتەوە، چونکە هەندەی بەو شیعرانە واقیعمان دواندووە، هەندە واقیعمان وەالوە نەناوە ،تاکو شیعریش شوێن خۆی بکاتەوە ،مافی هەبوونی خۆی هەبێ. بۆ نموونە ،دەرکەوتەی ژن ،خۆشەویستی، سروشت هەر هەمان گوتاری باوی کۆمەاڵیەتییان هەیە ،بەاڵم بە کێش و ریتم و ئاوازێک کە هەستی خوێنەری وروژاندووە ،ئەو خوێنەرەی کە هاوتەریب ویستوێتی دەمی ئەو واقیعە بکاتەوە .خوێنەری ئێمە هەمیشە بە دوای “چی دەڵێ”دا دەگەڕێ ،نەک بە دوای “چۆن گوتراوە”. دەرکەوتەی ژن‌و خۆشەویستیی هەر لەسەر هەمان سەکۆی (زەین /واقیع)دا دووبارە بۆنەتەوە کە لەالی نالی ،دواتر لەالی گۆران و بێکەس دووبارە دبنەوە .تەنانەت بەشێکی زۆری ئەو شیعرانەی ئەمڕۆ بۆ ژن دەنووسرێن لەسەر هەمان هێڵ ئیش دەکەن ،لە ناو هەمان هاوکێشەدا هەڵدەکەن، واتە شیعرگەلێکن بۆ دواندنی ژنێکی دووردەست، ژنێکی ئایدیالیزەکراو ،ژنێک وەکو “ئۆبژێکت” بۆ دەستەمۆو کەوییکردن .ئەم تێماتیکە هەرگیز ناتوانێ ببێ بە تێماتیکی شیعری نوێ و من لە “زەردک”ەوە رەتم کردۆتەوە .چونکە ناشێ ئێمە ناو لە دەقێکی شیعریی بنێین شیعری نوێ و لەهەمان کاتیش‌دا ئەرکێکی کۆمەاڵیەتی، سایکۆلۆژیی بدەینە دەق .ژنی نائامادە لە دەقە شیعرییەکانی حوجرەدا ،ئەوێکی دووردەستە و نادیارە ،ئەوێک بەشداریی ئۆرگانیکی نییە لە نێو دەقی شیعرییدا ،نائامادە دەنووسێتەوە، وەهمێک دەکاتە جەستەو دەیکاتە بەر شیعر. تەنانەت ئەگەر ئەنالیزی دیسکورسی بێنڤێنیستی زمانەوانیش بەکاربهێنین ،ئەوە هیچ جۆرە “موخاتەبەیەک” لە نێوان منی شاعیر و ئەوی ژن درووست نابێ .لەم جۆرە دەقانە موفرەدەکانی “تامەزرۆ”“ ،سووتان”“ ،فرمێسک”“ ،دووریی” هەمان ئەرکیان پێدراوە وەک لە شیعری بە ناو نوێ‌دا...ئەمە جیهانبینییە دەبێ رەتکرێتەوەو بخرێتە ژێر پرسیارەوە...
لەفەزای نووسین و لەدەقە ئەدەبیەكانیشدا ،ئەوانەی بەناوی (ئازادی ژنەوە) دێن ،ئەو بوونەوەرە لەزیندان و حەرەم سەرای خێڵ و پیاوانی كۆمەڵگەی نێر ساالری دەربهێنن ،فێڵێكی تر لەژنان دەكەن‌و بەڕستێك دەستەواژەو وشەو دروشمی ڕەنگاو ڕەنگ ،لەقەفەزێك دەریان دێنن و لەقەفەزێكی تریان دەئاخنن. ئەو ئازادیەی هەندێ لە ئەدیبان‌و شاعیرانی عەرەب و كورد، لەبەراییەكانی سەدەی بیستەمەوەو شوان ئەحمەد تائەمڕۆ گوایە بۆ ژنانیان فەراهەم كردووە .جگە لەوەهم و درۆزنە ئازادیەك ،هیچی دیكە نەبووە .ژن كوژی و سوكایەتی پێكردن و بەكەم سەیركردنیان تاهەنووكە ،سەلمێنەری (هەڵوێست بەرامبەر بەژن لە كۆمەڵگەكانماندا، ئەو ڕاستیەیە. هەڵوێستمان بەرامبەر هەموو ژیان و جیهان لە نەرێتی خێڵەكیدا ،ژن بوونەوەرێكی دیاریدەكات) پاسیڤ و كۆیلەو هیچ لەبارەدا نەبووە .بەم جۆرج تەرابیشی ،شەش وێستگەی ژیانم دیوەیشدا نووسەران و هۆزانڤانە خەمخۆرەكانی ژنان دێن و بەناوی ئازادیی و ئازادكردنەوە ،ئەو لە كۆمەڵگە داخراو و سوننەتیەكانی بوونەوەرە دەكەنە كااڵ‌و بووكەڵەو ئۆبێكت و خۆرهەاڵتدا ،ئەو دۆخە پڕ تراژیدیی و جەستەیەكی بێ هەست و ڕۆح و كانگای چێژ و ناهەموارەی ژنان دەیگوزەرێنن و بەڕێی دەكەن هەوەسبازی پیاوان و هیچی تر. لەژیانی ڕۆژانەیاندا ،دواتر لەناو تێكست و دوو هۆزانڤان كە لە ڕۆشنبیریی عەرەبی‌و نووسین و بەرهەمی هەندێ هۆزانڤان و نووسەری كوردیدا لەبەرگەوە بۆ بەرگی دیوانە بەناو ڕادیكال و خەمخۆری ژناندا ،زۆر ناچێزترو شیعرییەكانیان ،پەرۆشی ژنن و لەوەسفی ناقۆاڵتر بەرهەم دێتەوەو ناهەقیەكی تر بەرامبەر ئەو بوونەوەرە تێر نابن و گوایە لەهەوڵی بەو بوونەوەرە ماف خوراوە دەكرێت. پایەداركردن و ئازادكردنی ئەواندان لەدەست پیاوان لەچوارچێوەی كۆمەڵگەداو بەپێی نەریت و خێڵ و كۆمەڵگەی داخراو ،نزار نەریتی خێڵەكیانەی خۆیان ،عەیامێكە ئەو وێنەو قەبانیو قوبادی جەلیزادەن. ڕوخسارەی ژن زەق دەكەنەوە ،كە بەكامی دڵ و ئەو ژنەی لە سایەو پەنای نەریتی نێر ویستی خۆیانەو ،بەو جۆرە پێناسەی دەكەن كە ساالری و كۆنەخوازی كۆمەڵگەدا جێی بەزەی غرورو حەزی نێرانەو پیاو ساالرییان تێر دەكات.
پێداهاتنەوەیە ،لە تێكستەكانی ئەم دوو شاعیرەدا ،دەبێتە شمەك و كااڵ‌و لێبوكێك كە مایەی گاڵتە پێكردنە. ئەڵبەتە گەر نموونە بەشیعری ئەم دوو شاعیرە بهێنمەوە ،ڕەنگە ئاڕاستەی نووسینەكەم لەوتارێكی ناو ڕۆژنامەوە، سەربكێشێ بۆ بابەتی نووسینی كتێبێك و لەوێدا جێی بێتەوە ،كەئەوەش بەپێویست نازانم .هێندە هەیە بەخستنە ڕووی چەند نمونەیەك ،پەیامەكە دەگات و لەنیەت و مەبەستی هەردوو هۆزانڤانەكەش تێدەگەین. سەرەكیترین شتێك كە لەشیعری ئەو دوو شاعیرەدا جێی پرسیار بێت ئەوەیە، لەتەواوی بۆچی بەدێڕی دێڕ شیعرەكانیاندا ،ژن وەك جەستەیەكی ڕووت و ڕەجاڵ د ە ر د ە كە و ێت . هۆی چییە ئەو بوونەوەرە هەر لەش و الرە و هیچی تر ،بۆچی تەنها ئەندامە سێكسیەكانیان زەقدەكرێتەوەو ستایشدەكرێت؟ خۆ دەی لە زهنیەت و دنیابینی و ناخی مرۆڤێكی هەر هەمان خێڵەكیدا، وێنەو پێگەو ڕوخساری جیاوازیەكە ژن ئامادەیەو قوبادی جەلیلزادە
ئەوەیە ،ئەوان ئەم وێنەیە تەنها لەناخ و هەناوی خۆیاندا هەڵدەگرن و لەژیانی ڕۆژانەیاندا پراكتیزەی دەكەن و نای گوازنەوە سەر ڕوبەری الپەڕەكان و تۆماری ناکەن.
چۆن دەقێکــ
بیشوان جەالل (دوو هەفتە جارێک دەینووسێت)
ژیان جوانە ...فیلمێک بەرهەمى ساڵی 1997ی سینەماى ئیتاڵی، (رۆبێرتۆ بێنینى) وەک فیلمسازێکى زبردەست ،سێکوچەکى فیلمەکەى لەئەستۆى خۆى گرت ،ئەوانیش نووسین و دەرهێنان و رۆڵگێرانى سەرەکى بوو ،لە فیلمەکەدا. فیلمەکە لەسەر ژانری دراما – کۆمیدی بەرهەمهێنراوە .بەاڵم باس لە یەکێک لە گەورەترین تراژیدیاکانى سەدەى بیست دەکات ،ئەویش تاوانى هۆڵۆکوستە. گێڕانەوەى تراژیدی بە شێوازى کۆمیدی خۆى لەخۆیدا جورئەت و توانا‌و سەلیقەیەکى لە رادەبەدەرى دەوێت کە نەهێڵێت هیچ کام لەو دوو ئاراستە دژ بەیەکە ،زاڵ‌بێت بەسەر ئەوەی دیکەدا .هەربۆیە سەرەتاى بەرهەمهێنانى ئەم فیلمەو بەر لە نمایشکردنى نیگەرانیەکى گەورەى کۆمەڵگەى جولەکەى بەدواى خۆیدا هێنا ،بەوەى کە ناکرێت تراژیدیا بە
کۆمیدیا بگێڕدرێتەوە . فیلمەکە سەردەمى جەنگى دووەمى جیهانى لە ئیتاڵیا دەگێڕێتەوە .ئەودەمەى دەسەاڵتى فاشیستى نازى ،کون بەکونى جیهانى بۆ پاکتاوى جولەکەکان تەنیبوو .ئیتاڵیاش وەک واڵتێکى ناوەڕاستى ئەوروپاو نزیک ئەڵمانیا لەبەردەستى نازیەکاندا بوو ،بۆ هەرچی زووتر قڕکردنی جولەکەکان. لەوێ باوکێک دەبێتە پاڵەوان، باوکێک کە لەسەر لێوارى مەرگە، بەاڵم وەک تەنافبازێک لەسەر لێوارى مەرگ بە خەندەوە نمایش بۆ کوڕە تاقانەکەى دەکات .بە مەرگى خۆى ،بۆ کوڕەکەى دەسەلمێنێت کە ژیان جوانە . ئیلهامى سیناریۆى فیلمەکە لە کتێبی (لە کۆتاییدا لە هیتلەرم دا) وەرگیراوە کە لە نووسینى باوکى رۆبێرتۆ بێنینى و نووسەرێکى دیکەیە کە لە جەنگى جیهانى دووەمدا بۆ ماوەى دوو ساڵ لەژێر دەسەاڵتى نازییەکان و لە کامپی کرێکاراندا ژیانیان بەسەربرد.
هەربۆیە رۆبێرتۆ لە کتێبەکەى باوکى و لە چیرۆکەکانى سەر زارى باوکییەوە بە وردى ئاشناى دۆخى جولەکەکان بوو لەژێر دەسەاڵتى نازیەکاندا ،هەربۆیە خۆى بە تەنها بووە نووسەرو دەرهێنەرو ئەکتەرى سەرەکى فیلمەکە. جگە لە وروژاندنى چەندین بابەتى گرنگ و خستنەڕووى چەندین پرس و پرسیارى گەورە، ئەم فیلمە لەسەر دوو پنتى سەرەکى کار دەکات ،یەکەمیان گێڕانەوەى تاوانێکى کۆمەڵکوژیی ،وەک چرکەساتێکى مێژوویی و پیشاندانى ئەو پرسەى کە دواتر بووە دۆزێکى سەرەکى بۆ جولەکەو دروستکردنى قەوارەیەک بۆخۆیان ئەویش تاوانى هۆڵۆکۆستە ،هاوتەریب لەگەڵ ئەم دۆزەدا پرسێکى دیکە خۆى بەیاندەکات ،ئەویش پرسی خێزان و وەزیفەى باوکایەتیە بە پلەى ئیمتیاز .ئەم فیلمە هەڵگری پەیامێکى ئەخالقی خێزانییە کە ئەویش پەروەردەکردنى مناڵە بە باشترین شێوە لەژێر هەر دۆخ و
بارێک‌دا بێت ،ئەم فیلمە پێمان دەڵێت لەژێر رەحمى تۆپباران و نەبوونى کات ،لەگەڵ خێزان و منداڵدا ،هێشتا تروسکایی دەرفەتى ژیان لەبەردەم منداڵەکانماندا هەیە، لەبەرئەوەى ئێمە ئەوانمان هێناوەتە سەر ئەم دنیایە بۆ ناکرێت هەر لە سەرەتاى تەمەنیانەوە ژیانیان لەبەرچاو ناشرین بێت . سەرەڕاى بوونى رەخنەیەکى زۆر لەسەر بەکارهێنانى ژانری کۆمیدیی بۆ بەرهەمهێنانى فیلمێک لەسەر پرسێکى تراژیدیی مێژوویی ،بەاڵم ئەم فیلمە دواجار سەرکەوتنێکى گەورەى بۆ خۆی و مێژووى سینەمای ئیتاڵیا‌و جیهان بەدەستهێنا .ساڵی 1998بووە خاوەنى خەاڵتى گراند پریکس لە فێستیڤاڵی سینەمایی (کان)دا، پاشان نۆ خەالتى دەیڤد دی دۆناتیلۆى پێبەخشرا .لە سەروو هەمووشیانەوە سێ خەاڵتى ئەکادیمیای (ئۆسکار)ى چنیەوە لەنێویاندا باشترین ئەکتەرى سەرەکی بوو.
تراژیدیا‌و کۆمیدیا ژیان الى منداڵێ جوان دەکەن
سینەما ڤیژن
لە سەرەتای دوو هەزارەکان کوڕێکی فلۆرەنسی بااڵبەرزی قژ درێژ بەناوی (الپۆ ڤەنینی) زۆر هاوڕێم بوو .الپۆ خوێندکاری ماستەری شانۆ بوو ،زۆرجار وەک قەرەقۆز، کالون ،کاری دەکرد .بەاڵم رۆشنبیرێکی ناوازەبوو .لە ساڵی ،٢٠٠٠ئەو ساڵەی من لە سەرەتای فێربوونی زمانی ئینگلیزی‌دا بووم ،بیرمەندێکی چەپی ئیتاڵی بەناوی ئەنتۆنی نێگرێ و رەخنەگرێکی ئەدەبی ئەمریکی بەناوی مایکڵ هاردت کتێبێکی قەبەیان بەناوی ئیمپراتۆریەت لە چاپخانەی زانکۆی هارڤەرد بە زمانی ئینگلیزی باڵوکردەوە .رۆژێکیان لە زانکۆ الپۆ بردمی بۆ کتێبفرۆشەکەی ژێرزەمینەکەو پێی وتم دەبێت ئەم کتێبە بخوێنیتەوە .منیش کتێبەکەم کڕی. من نە (نێگرێ) و نە (هاردتم) نەدەناسی .پوختەی کتێبەکە دەربارەی وەرچەرخانی ملمالنێ بوو ،لە سەردەمی پاش نەمانی دوژمنی نەتەوەیی یان نیشتمانی .ئەم دوو بیرمەندە ،دەڵێن چیدی دوژمن ،هەرکەسێک بێت ،کەسێکی ئایدیولۆژی و نیشتمانی نییە ،بەڵکو کەسێکی تاوانبارە .دوژمن چیدی کەسێک نییە کە مەترسی لەسەر سیستم دروست دەکات ،بەاڵم لە یاسا الدەدات ،و مەترسیە بۆ یاسا .بۆیە دوژمن تیرۆریستە. دیارە چەمکی تیرۆریست ،ئاڵۆزییەکی ئێجگار زۆری لە دەورە تەنراوە .لەم وەرچەرخانەدا نێگرێ و هاردت باس لە چۆنێتی بەرگریکردن دەکەن لە هەناوی ئەم سیستمەدا .یەکێک لە چەمکە ئاڵۆزەکانی ئەم بوارە، چەمکی هەژاریی و هەژارانە ،کە نێگرێ لە جێگای تر کاری لەسەر دەکات. بەاڵم دەقەکە جۆرێک بە کە نوسراوە سەفەرێكی ئاڵۆزە بە بیری رۆژئاوایی‌دا لە سەرەتای مۆدێرنەوە ،هەتا رۆژگاری ئەمڕۆ .ئەم گەشتە فیکرییە بۆ من ئاسان نەبوو. ئێمە لە پرۆسەی خوێندنەوە ،هەرگیز دەرفەتی ئەوەمان بۆ نەڕەخسا کە بە پالن و بەرنامە مامەڵە لە رەوت و قوتابخانەو ناوەندە فیکرییەکاندا بکەین. بۆیە خۆرسکیانە جۆرێک میتۆدی لە خو ێند نە و ە ،
3 www.zamenpress.com
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
کولتووری زەمەن گرنگیی بە ئەدەب و هونەری هاوچەرخ دەدات
4الپەڕە
ئەمڕۆ لە هەولێر کەرنەڤاڵێکی تایبەت بەڕێوەدەچێت زەمەن
ئایا خوێنەر زیادیکردووە؟ ئارام سدیق ئەمە ئەو پرسیارەیە کە زوو زوو ڕووبەڕووی کتێبفرۆشییەکان و ئەو کەسانە دەکرێتەوە ،کە سەروکاریان لەگەڵ دونیای کتێب و چاپدا هەیە .بێگومان بە وەاڵمەکان زۆربەی نەرێنییە ،بەاڵم ئەگەر نەرێ بێت ،بۆچی کتێب زۆر چاپ دەکرێت؟ بێگومان زۆر بەکەمی بیر لە مەغزا قووڵەکانی ئەم پرسیارە کراوەتەوە و ئەوانەی پرسیارەکەش دەکەن ،تەنها ئێستا دەبینن ،نەک ڕابردوو. بۆ تێگەیشتن لە دۆخی ئێستای کتێب و خوێنەر پێویستمان بە ئاوڕدانەوە هەیە لە ڕابردوو ،بێگومان ڕابردوویەکی دوور نا ،بەڵکو النیکەم دە ساڵ لەمەوبەر. لە وەاڵمی ئەو پرسیارەی سەرەوە دەڵێم خوێنەر زیادی کردووە؟ بەاڵم چ جۆرە خوێنەرێک؟ بێگومان خوێنەری بابەتی سادەو لە بەاڵم ڕووکەشگەرا. بەرامبەردا خوێنەری جیدی و قووڵبین کەمی کردووە و چاپکردنی کتێبی جیدیش لە پاشەکشەدایە. تیراژی کتێبی جدیی لە هەزار دانە تێپەڕ ناکات ،بەاڵم تیراژی کتێبگەلی دیکە بۆ دە هێندەو زیاتریش تێپەڕ دەکات .بێگومان نووسەرانی ئاوا هەیەو ئێمە قسەمان لەسەر دۆخە گشتییەکەیە. بیرمە لە ساڵی “دوو هەزارو پێنج ،تا دوو هەزارو دە”دا ،ئەگەر لە ماوەی مانگێکدا ڕێم نەکەوتایەتە بازاڕ بەشێک لە کتێبە جیدییەکانی ئەو مانگەم نەدەبینی و لە نەدەمان. کتێبخانەکاندا بەاڵم ئێستا کام کتێبەی جیدییە ،دوای چەند ساڵێک کەچی هێشتا لەسەر ڕەفەی دەبینرێت!. کتێبخانەکاندا کەواتە بۆ ئەوەی ئەم دۆخەی ئێستا تێپەڕێنرێت، ئەرکی دەزگاکانی چاپ‌و میدیایە باڵوکردنەوەو کە وشیاریی خوێندنەوە باڵوبکاتەوەو ئاستی خوێنەر بەرەو قۆناغێکەوە لە قۆناغێکی نوێ ڕێنمایی بکەن. بەبێ خوێندنەوەی کتێبی جیدی مەحاڵە داهێنانو وزەی نوێی داهێنەرانە بتەقێتەوە، بۆیە پێویستمان بە خوێنەری جیدی و کتێبی گرنگی جیدی هەیە تا رۆحییەتی داهێنان بە جێ‌مان نەهێڵێت.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لە دووەمین کەرنەڤاڵی ماڵی کتێب‌دا لە شاری هەولێر ،مەراسیمی واژۆکردن و باڵوکردنەوەی چوار کتێبی شیعری ،لە باخچەی یەکێتی نووسەرانی کورد ،بۆ هەر یەک لە نووسەران (سەروین دەروێش ،زانا خەلیل ،سمکۆ محەمەد ،هێمن زەندی) بەڕێوە بچێت. سەروین عومەر کە یەکێکە لە شاعیرەکانی ئەم مەراسیمە، تایبەت بە “زەمەن” وتی :لەو مەراسیمەدا جگە لە باڵوکردنەوەو واژۆکردنی کتێبەکان ،بڕیارە خەاڵتی ڕێز لێنان ببەخشرێت بە هەریەک لە(کاکە مەم بۆتانی ،کەریم دەشتی ،جەالل بەرزنجی، هاشم سەڕاج ،دڵشاد عەبدوڵاڵ ،سەباح هورمز ،ئیسماعیل بەرزنجی، مەسعود پەرێشان ،موحسین ئاوارە ،سەعدوڵاڵ پەرۆش) و خەاڵتی تایبەتی هونەریش ببەخشرێت بە هونەرمەند ( وەلید مەعروف). هەر لەم مەراسیمەدا کە ماڵی کتێب لە شاری هەولێر ڕێکیخستووە ،چەندین پارچە موزیک و گۆرانی تێکەڵ بە خوێندەوەی شیعرەکانیی ئەو چوار شاعیرە دەبن کە کتێبەکانیان باڵودکرێتەوە.
ئێرینا شایک :حەزدەکەم وەک منایشی جلوبەرگ دەرکەوم! ئێرینا شایک یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی جیهان ،بە ڕەگەز ڕوسییە و خاوەنی دەیان خەاڵتی بەناوبانگی سینەمایە ،لە ساڵی 2015-2010خۆشەویست و هاوڕێی ئەستێرەی تۆپی پێ ،کریستیان ڕۆناڵدۆ بووە ،لە ئێستادا خۆشەویستی ئەکتەری ئەمەریکی برادلی کوبرە. هەرچەندە سەرەتا شایک ،لە دنیای جلوبەرگ و ڕیکالمەوە هاتە دنیای سینەما ،بەاڵم لە نوێترین ڕیکالمیی بۆ کۆمپانیایەکی ئەمەریکیی تایبەت بە جلوبەرگی خانمان ،ئەم خانمە ئەکتەرە دەڵێت “حەزدەکەم لە چاوی کامێرای میدیاکارانەوە، وەک نمایشکارێک بۆ ڕیکالم دەرکەوم ،نەک وەک ئەکتەرێکی سینەمایی!
ڕۆمانی بەفر:
ڕۆمانی بەفر ،یەکێکە لە شاکارە گەورەکانی ڕۆماننوسی گەورە و وەرگری خەاڵتی نۆبڵ ،ئۆرهان پامووک .ڕۆمانەکە بابەتێکی هەستیار و مێژوویی کۆمەڵگەی تورکیی دەگێڕێتەوە ،کە ئەویش کێشە و ملمالنێ ئیسالمیی سیاسییە لەناو جومگەکانی کۆمەڵگەدا .لەو پرسەشەوە بابەتی مێژوویی و پێکهاتەی کۆمەڵگە لە کۆنەوە بۆ ئێستا دەخاتە بەر گوومان و ڕەخنە بە تایبەتیش هێما بۆ ئەوە دەکات ،کە سەردەمانێک توێژێکی ناوەندی دەوڵەمەند لە قارس ژیابوون، ئەوانە لە کۆشکەکاندا ئاهەنگیان دەگێڕا و زەماوەندی چەندین ڕۆژەیان ساز دەکرد ،ئەمە ،ئەگەرچی لە دووریشەوە بوایە ،سااڵنی منداڵیی دەهێنایەوە بیری پاڵەوانی سەرەکیی ڕۆمانەکە کە ناوی (کا)یە .رۆمانەکە تێکەڵەیە لە گێڕانەوەی دراماتیکیی و ڕەهەندیی مێژوویی و ڕوداوەکانی ڕابردوو شاری قارس ،ئەمەش لە
سەرچاوەی هێز و دەوڵەمەندیی دەگەڕایەوە بۆ هەڵکەوتنی قارس لە سەر شاڕێی نێوان گورجستان ،تەبرێز، بۆ بازرگانی بۆ ئەوەی شارەکە خاڵی بەیەکگەیشتنی هەردوو ئیمپراتۆریای عوسمانی و قەیسەری ڕوسی بوو. لە سەردەمی عوسمانی‌دا ،ئەو شارە شوێنی نیشتەجێی میللەت و نەتەوەی جۆراوجۆر بووە. گرنگیی بابەتەکانی ئەم ڕۆمانە ،لە وەرگێڕانە هونەریی و جوانەکەیدایە ،کە لەالیەن وەرگێڕی ناودار و بە سەلیقەی کورد ،بەکر شوانیی کراوەتە کوردیی. بە زمانێک ،خوێنەر گومان دەکات، ئەم ڕۆمانە لە بنەرەتدا بە زمانێکی تر بووبێ .هێندەی ئەوەی خوێنەر لە ساتی خوێندنەوەیدا هەست دەکات ،بە زمانی دایک نووسرابێت.
ئەفەریقانامە بە تامی شیعر:
ئەمە ناونیشانی کتێبێکە ،کە ئەزموونێکی جیاوازی شاعیر “پێشەوا کاکەیی”ە .کتێبەکە دوو پڕۆژەی
شیعریی جیاوازە ،یەکەمییان گەشتێکی خەیاڵییە بۆ قوواڵیی خاک و کیشوەریی ئەفەریقا ،دووەمیان ئەزموونێکی شیعرنووسینە لەسەر زەمیننامە .لە هەردوو ئەزموونەکەدا ،بەتایبەتیش لە ئەفەریقانامەکەیدا ،گەشتێکە بە تامی گەشتەکەی سندیباد بە نێو دوورگەکانی خەیاڵداندا .جگە لەوەی لەم قەسیدە درێژەدا ،شاعیر بە ناچاریی خوێنەر پەلکێش دەکات بۆ دونیایەکی بەرین و فراوان ،لە هەمانکاتیشدا تامی کۆمەڵێ دیمەن و ساتی شیعریی دەکات ،کە پێویستی بە خوێندنەوەی جیاواز هەیە. ڕەنگە ئەم ئەزموونە شیعرییەی پێشەوا کاکەیی زۆر ئاشنا نەبێ بە خوێنەری کورد ،بەاڵم لە داهاتوودا دەبێتە شێواز و ستایلێ کە پێویستی بە شرۆڤەی جیاواز هەیە.
کتێبی (سکرینپلەی)
ئەم کتێبە ،سەرچاوەیەکی زۆر گرنگە لە بواری تیۆری سینەماناسیی و کاری سینەمایدا ،کە لەالیەن نووسەر
و سینەماکار دارۆ ئەزیز بە زمانێکی تایبەتمەند و ئەکادیمیی نووسراوە. سکرینپلەی سەرچاوەیەکی دانسقە و گرنگە ،لە بواریی کاری فیلمسازیدا. بەتایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ و خولیایانە فێری نووسینی سیناریۆ یان (سکرینپلەی) ببن بە شێوەیەکی تەندرووست و ئەکادیمیی .لە کتێبەکەدا شیکردنەوەیەکی دراماتیکیی ورد، بۆ هەموو ئەو رەگەز گرنگانە کراوە کە فەزاو ڕەگەزەکانی پێکهاتەی سیناریۆ پێکدەهێنن ،هەر لەبیرۆکە و چیرۆک تادەگاتە بەرجەستەکرنی سیناریۆی تەکنیکیی ،ئەمە جگە لە شیکردنەوە و باسکردنی دەیان ڕەگەز و تایبەتمەندیی تری کاری فیلمسازیی و سیناریۆی فیلم. ئەم کتێبە دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگ و بایەخداری بواری هونەریی سینەما ،کە لە ئێستادا کتێبخانەی کوردیی ،لەم بوارەدا هەژار و خاڵییە لەو جۆرە بابەت و باسانەی کە لەو بوارەوە نزیکن.
کەرەستەیەکی (باوەڵ، دروستکراوی کۆنی کوردە، بەکارهێنراوە بۆ هەڵگرتنی جلوبەرگو کەرەستەی زیادەو هەموو ئێمەش پاراستنی. هەفتەیەک ،بەسەرهاتێکی کۆن، پەندو رووداوێک ،لەناو “باوەڵ”ی مێژووی کورد ،هەڵدەبژێرین و لەم گۆشەیەدا باڵوی دەکەینەوە).
حەزرەتی کاک ئەحمەدی شیخ ئەو مەکتوبانەی بەپێی ئوسووڵی ئەو رۆژه به فارسی نووسیوە .لەبەرئەوه ئەمڕۆ له کوردستانا کەڵکێکی ئەوتۆیان لێ وەرناگیرێ .بەداخەوه هەموویان لەبەردەست نین ،ئەوەشی هەیە بەتێپەڕینی ساڵ ئەڕزێ و مشک و مۆرانه ئەیخوا یا له کارەساتێکی رۆژگارا لەناوئەچێ .بەاڵم پاش هەوڵ و تەقاالیەکی زۆر خوا یارمەتی دام الی حاجی شێخ ئیبراهیمی قادرکەرەم دوو بەرگ مەکتوباتم دەسگیر بوو ،جگه لەو چەند مەکتوبەی لەسەر ئەرکی خوالێخۆش بوو شێخ مەحموودی حەفید له چاپ دراون .ئەمانه به تێکڕایی پەنجاو پێنج مەکتووبن و له 1975ی میالدی دا نووسیومنەوەو راستم کردنەوەو پوختەم کردن و وەرمگێڕانه سەر کوردی و ئێستاش به ریز دەستم کرد به له چاپ دانیان.
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
سیاسەت
ڕۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە
تۆڵەكردنەوە نییە!
هەولێر
سەرنووسەر سیروان رەشید
0750 444 7109
نرخ 500دینار
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
07740881458
www.zamenpress.com
یەکەمى ز انستیى تائێستا مۆبایىل نییە یە کە م ى و ێژ ەی ی: ق ۆ نا غە کە ز ۆر هەستیار بوو دووەمی زانس تی ی : ه ێن ان ی من رە پێ وی ست ی بە زیرەکی نییە
د.نەوزاد هێتوتی
ئێستا لە كوردستان زۆر كەس دەبینین كە خۆشحاڵن بە شكستی ئەردۆغان و پارتەكەی و سەركەوتنی ئیمام ئوغلو لە شارەوانی ئیستانبوڵ .ئەوەی من تێبینی دەكەم تاكە هۆكاری ئەم خۆشحاڵییە تۆڵەكردنەوەیە لە ئەردۆغان و ئاك پارتی .بەدەر لەمە یەك ئارگیومێنت نابینم كە باسی ئەوە بكەن زیان و قازانجەكانی كورد لەو هاوكێشەیەدا چییە؟. كاتێك تۆ سیاسەت دەكەیت دەبێت بەردەوام چاوت لە بەرژەوەندییەكانت بێت .واتە ئەوە بەرژەوەندی دیاری دەكات تۆ چۆن سیاسەت بكەیت و چۆن مامەڵە لەگەڵ هاوكێشەكان بكەیت. سیاسەت تۆڵەكردنەوە نییە بەقەدەر ئەوەی گەمەیەكی زانستییە بۆ بەهێزكردنی پێگەكەت و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی نەتەوەكەت یان پارتەكەت ،ئەگەر لەسەر ئاستی ناوخۆ بیت .كەواتە دەبێت بپرسین قازانجی كورد یان نەتەوەی كورد لەسەر ئاستی توركیا‌و پارچەكانی دیكەی كوردستان بە سەركەوتنی ئیمام ئوغلو چییە؟ یان بەواتایەكی دیكە سەركەوتنی بەرەی جەهەپەو هاوپەیمانەكانی چ خزمەتێك بە پرسی كورد دەكات؟ ئایا جەهەپەو هاوپەیمانەكانی بەڵێنیان داوە پاڵپشتی لە پرسی كورد بكات؟ ئایا هیچ رێكکەوتنێكی نهێنی یان ئاشكرا لەنێوان هادەپ و جەهەپە هەیە كە بەو پاڵپشتی كردنە ،ئەوانیش هەڵوێستی خۆیان هەمبەر پرسی كورد دەگۆڕن؟ ئایا هیچ گرەنتییەك هەیە ئەگەر ئەم سەركەوتنەی جەهەپە بەردەوام بێت و لە هەڵبژاردنە گشتییەكان دەربچێت پرسی كورد چارەسەر دەكات یان هەنگاو دەهاوێژێت بۆ چارەسەری پرسی كورد؟ ئایا هادەپ دەتوانێت بەهۆی ئەم پاڵپشتییە، لەبەرامبەردا شتێك بۆ پارتەكەی یان نەتەوەكەی دەستكەوێت؟ كێ لەوە دڵنیایە كە ئەگەر جەهەپەو هاوپەیمانەكانی گەیشتنە دەسەاڵت لە ئاكپارتی خراپتر رەفتار لەگەڵ كورد ناكات؟ ئایا دەكرێت باوەڕ بەوە بكەین پارتێك دامەزرێنەرەكەی ئەتاتورك بێت دەتوانێت سیاسەتی هەمبەر كورد گۆڕانكاری بەسەردا بێت نەك بەشێوەیەكی تاكتیكی بەكارهێنانی كورد ،بەڵكو بەشێوەیەكی واقعی و ستراتیژی. ئایا قەد كورد بیری لەوە كردۆتەوە ئەگەر جەهەپە دەربچێت لە چەند ساڵی داهاتوودا یەكەم هەنگاوی ئاشتبوونەوە دەبێت لەگەڵ رژێمی ئەسەدو تەنانەت ئەمریكا!. ئەوكات كێ ناڵێت یەكەم قوربانی ئەو گەمەیە كوردی رۆژئاوا دەبن؟ بۆیە كورد دەبێت بە وشیارییەوە گەمە بكات و هەموو حساباتی خۆی بكات.
نووسینگەی هەولێر گوندی ئیتاڵی یەک خانووی ژمارە ()633
ناونیشان سلێمانی -گەڕەکی ئاشتی شەقامی سۆران ()132 خانووی ژمارە ()20
زەمەن خوێندکارە یەکەمەکانى قۆناغى ١٢ى ئامادەیى دەڵێن :ئەو نمرانەى بەدەستیان هێناوە ،بەرهەمى هەوڵدانیانە نەک زیرەکیى. روونیشی دەکەنەوە لەماوەى خۆئامادەکردنیان بۆ تاقیکردنەوەکان لە تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکان دوورکەوتوونەتەوە. یەکەمى زانستیى لەسەر ئاستی هەرێم دەڵێت تائێستا مۆبایلى نییە ،بۆ ئەوەی پەیوەندیشی پێوە بکەن ،دەبوو پەیوەندی بە مۆبایلەکەی باوکیەوە بکەن تا قسەی لەگەڵدا بکرێ ،چونکە مەنسور قادر ئەو خوێندکارەیە بە نمرەی 99.43توانی ببێتە یەکەمی قۆناغی ١٢ی بەشی زانستیی. مەنسور بە “زەمەن”ی وت“ :ئەوەی بەدەستم هێناوە بەرهەمی هەوڵی خۆمە کە بەردەوام دەمخوێندەوە .ئەمە پەیوەندی بە زیرەکیمەوە نییەو ڕۆژانە ١٢کاتژمێر سەرقاڵی خوێندنەوە دەبووم”.
ئەو دانیشتووی شارۆچکەی هەریرە ،بێ ئەوەی مامۆستایەکی تایبەتی هەبێ بێ ئەوەی لە خوێندنگەیەکی تایبەت بخوێنێ ،توانی بەرزترین نمرە بەدەست بهێنێ. ئەو پێیوایە هەموو کەسێک لەسەر هەوڵی خۆی کەوتووە کە بتوانێ لە خوێندندا بگاتە ئاستێکی بااڵ ،بەاڵم پێشیوایە دووربوون لە تەکنەلۆژیا یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەوەی بتوانی نمرەی بەرز بەدەستبهێنیت. دووەمی زانستیی :هێنانی نمرەی بەرز لە ١٢ی ئامادەییدا پێویستی بە زیرەکی نییە دوو ساڵە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکان بەدوورە ،بەاڵم بوو بە دووەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بەشی زانستیی ئەویش شایان شەماڵ ئەبوبەکرە. شایان توانی نمرەی 99.١4بەدەستبهێنێو دەشڵێت :بێجگە لە خوێندن سەرقاڵی خوێندنەوەش بووە.
شایان بە “زەمەن”ی وت“ :پێویستبوو کە کەشێکی هێمن هەبێ تا بخوێنم ،خێزانەکەم یارمەتیدەرم بوون ،ڕۆژانە لەکاتی دەوامدا چوار کاتژمێر دەمخوێندەوە لەکاتی ئامادەکارییشدا بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕۆژانە ٧کاتژمێر سەرقاڵی خوێندنەوەو سەعیکردن بووم”. ئەو دەڵێت هێنانی نمرەی بەرز لە ١٢ی ئامادەییدا پێویستی بە زیرەکی و تێگەیشتن نییە ،هەرچەندە من تا لە شتێک تێنەگەیشتمایە وازم لێنەدەهێنا ،بەڵکو هێنانی نمرە لە پۆلی ١٢لەسەر توانای لەبەرکردن و هەوڵدان وەستاوە. شایان ڕۆژانە بێجگە لەوەی کە خوێندوویەتی، کاتەکانی دیکە یان سەیری یوتیوبی کردووە یاخود سەرقاڵی خوێندنەوەی کتێب بووەو لە
تۆڕەکۆمەاڵیەتییەکان بەدوور بووە. سەهەند سەرکەوت ،یەکێکی تر بوو لەو خوێندکارانەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کە توانی بە 9٧.43نمرە ،ببێتە یەکەم لەسەر ئاستی هەرێم لەبەشی وێژەیی. سەهەند خوێندکاری قوتابخانەیەکی حکومی شاری سلێمانییەو وەک خۆی دەڵێت: رۆژانە هەشت بۆ نۆ کاتژمێری بۆ خوێندن تەرخانکردووەو لەکاتی تاقیکردنەوەکانیشدا کاتی زیاتری بۆ تەرخانکردووە. کاتی بەوەشدەکات، ئاماژە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢هەستیارەو پێویستە بیر لە هیچ خۆشییەک نەکەیتەوە تاوەکو ئەو دۆخە هەستیارە تێدەپەڕێنیت.
سارا تاج :بۆ هەر شەوە ئاهەنگێک 1000دۆالر وەردەگرم
ەبێتە پاریسی ڕۆژهەاڵت د
زەمەن
یادی 47ساڵەی مەرگی حەسەن زیرەک
زەمەن جیفەر مانزانۆ ڕۆژنامەنووسێکی بواری نەوتە و بەرێکەوت لە شاری هەولێر ئەندریا دیسینزۆ دەبینێ .ئەو فۆتۆگرافەرێکی ئەمریکییە کە بۆ نیویۆرک تایمز کاردەکات و هەر لەوێ عاشقی یەک دەبن و لە ئاهەنگەکەشیاندا لە یۆنان گۆرانیی و سەمای کوردی لە یاد ناکەن. ژنێکی ئەمریکیش کە مێردەکەی ئەڵمانیە و لە هەولێر یەکیان ناسیوە بە کۆمێنت بۆیان دەنووسێ :دەکرێت هەولێر ببێتە پاریسی ڕۆژهەاڵت. ئەندریا لە شەڕی خازردا برینداربووە، زۆرینەی کارەکانیشی تەرخانکردووە بۆ شەڕی دژی داعش .ئەو هات تا وێنەکانی جەنگ و ئازار بەخشکەیی بگوازێتەوە، چەندین کاریشی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە .بەاڵم لە هەولێر جیڤەر مانزانۆ دەناسێ.
ئەویش ڕۆژنامەنووسێکی تایبەتمەندی نەوتە ،عاشقی یەک دەبن و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ،لە دورگەیەکی یۆنان‌دا ئاهەنگی هاوسەرگیریی دەگێڕن. نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر لە تویتێکیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو یەکترناسینە تێکەڵبوونی کولتوورەکانە. سەردار عەزیز ،نووسەر و لێکۆڵەری کورد لەسەر هاوسەرگیرییەکە نوسیویەتی: «کە لە هەولێر دەژیام ،بە ڕوونی هەستت دەکرد کە چەند هەولێرێک لە یەک کاتدا هەیە .بەبێ ئەوەی ئەوەندە پەیوەندییان بە یەکەوە هەبێ ،کارکردن لە سەر ئەم شوناسە گلۆباڵە ،لە هەمانکاتدا شوناسە لە یەک دابڕاوەکان ،لە پانتایی شاردا ،بوارێکی زۆر دەوڵەمەندە لە ڕووی ئەکادیمی و فیکریەوە .بە تایبەت ئێمە لە سەردەمی گلۆبالدا جارێکی تر بە شێوازێکی جیاواز دەگەڕێینەوە بۆ سەردەمی شار».
ل 10 -
شاناز دەبێتە میوانی پاپا لە ڤاتیکان
ل 11 -
هیچ گۆرانییەکی کوردی تایبەت بە خۆی نییە ،بەاڵم زۆرێک بە الیڤ میوزیکەکانی دەیناسنەوە، چونکە هیچ خانمە هونەرمەندێک هێندەی ئەو الیڤ میوزیکی نەبووە لە کوردستان. سارا تاج ئێستا سەرقاڵی تۆمارکردنی یەکەم بەرهەمی کوردی خۆیەتی. سارای تەمەن ٢٨سااڵن بە “زەمەن”ی وت“ :بۆ شەوە ئاهەنگێك بە الیڤ میوزیك، سەرووی هەزار دۆالر وەردەگرم. بۆ الیڤ میوزیكی ئاسایی چوار سەد بۆ پێنج سەد دۆالر وەردەگرم و گۆرانیی فۆلکلۆری كوردی‌و فارسی توركی دەڵێمەوە”. ئەو لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندان الیڤ میوزیك ئەنجام دەدات ،بەاڵم نایەوێت هاوڕێیەتیان بكات “وتنی گۆرانیی‌و پێكەوە كاركردن لەشەوە ئاهەنگەكاندا كیفایەتەو لەمە زیاتر پێویست بە تێکەڵیی ناكات”. سارا لە داهاتوودا یەكەم بەرهەمی هونەریی خۆی سۆرانیی بەشێوەزاری باڵودەكاتەوە کە لەشاری مهاباد كاری تۆماركردنی دەنگی بۆ دەكرێت ڤیدیۆ كلیپیشی بۆ دەکات بەاڵم نایەوێ جارێ هەموو وردەکارییەکان بخاتە ڕوو. ئەو ماوەی دوو ساڵە لە ڕۆژهەاڵتی کوردستانەوە هاتووەتە هەرێم و لە هەولێر دەژی ،بەاڵم پێیوایە لە هەولێر قەدری هونەر ناگیرێت بۆیە هاتووەتە سلێمانی و دەڵێت“ :ئێستا دڵخۆشە”. “بەهۆی ئەوەی قەدری هونەر لە هەولێر ناگیرێت ماوەی حەوت مانگە هاتوومەتە شاری سلێمانی خەڵكی ئەم شارە زۆر ڕێزی هونەرمەند دەگرن زۆر دڵخۆشم لەگەڵیان”. سارا لە تەمەنی دە سااڵنەوە گۆرانیی وتووە ماوەی هەشت ساڵە كاری الیڤ میوزیك دەكات خاوەنی دوو گۆرانی توركی و ئازەرییە بەناوی درۆ‌و خیانەت.
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
وو� د ی��د و �� ب ۆ� چ�� ن
19
نهوتلهدیدگاینهوشیروانمستهفادا
الوکسەاڵح
چۆندەستەیچاکسازیدەکرێتە ناوەندیکاروباریحکومەت؟
ڕێبینفهتاح* له سااڵنی سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ه‌وه تائێستا ،دۆسیه‌ی نه‌وت الیه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی دژ‌و پشتیواندا دابه‌شكردووه‌و ئه‌وه‌ش له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه .سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌و سااڵنه‌ی دواییدا دۆسیه‌ی نه‌وت زۆرترین به‌كارهێنانی له ملمالنێ سیاسییه‌كانی ناوخۆدا هه‌بووه‌و هه‌یه .له‌و ڕوانگه‌یه‌وه خستنه‌ڕووی دیدگای كاره‌كته‌رێكی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ نه‌وت ،هه‌م په‌یوه‌ستە به خودی ملمالنێیهكهو هه‌م بۆ ئه‌و توێژه‌رانه‌ی له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن ،گرنگی خۆی هه‌یه. خوێندنه‌وه‌ی دیدگا‌و ده‌توانین نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ دۆسیه‌ی نه‌وتی كوردستان به‌سه‌ر سێ الیه‌نی سهرهكییدا دابه‌ش بكه‌ین ،كه خۆی له پشتیوانی له بیرۆكه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت ،ده‌سه‌اڵتی كورد به‌سه‌ر نهوتو به‌كارهێنانی داهاتی نه‌وت له بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخان‌و له‌پێناو خه‌ڵكدا ده‌بینێته‌وه .ئه‌و دیدگایه‌ش هه‌ر له‌پاش پێكهێنانی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه تا دوا قۆناغه‌كانی ژیانی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا درێژ ده‌بێته‌وه. نه‌وشیروان مسته‌فا پێیوابوو سامانه سروشتییه‌كانی وه‌ك نهوتو كانزاكان یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی داهاتی كوردستان پێكدێنن ،ئه‌و له سه‌ره‌تای نهوهدهكانداو له پاش پێكهێنانی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێشنیازی ده‌رهێنانی نهوتو كانزاكان دهكاتو له‌و زنجیره وتاره‌ی له حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٩٢له ڕۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ) باڵویان ده‌كاته‌وه؛ به‌ئه‌ركی حكومه‌تی ده‌زانێ كۆمپانیاكان هانبدات به‌مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی بیانی له ده‌رهێنانی
نهوتو كانزاكانی كوردستاندا‌و ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستان‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات داده‌نێ(.)١ كاتێكیش كوردستان ده‌كه‌وێته قۆناغی دووئیداره‌ییه‌وه ،جارێكی تر نه‌وشیروان مسته‌فا پێداگیری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی نهوتو هه‌ڵكه‌ندنی بیری دیكه‌ی نه‌وت له ناوچه‌ی شیواشۆك ده‌كاته‌وه ،ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی بۆ (ئه‌نجومه‌نی پالندانان) به‌هاوكاری ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ‌و شاره‌زا ئاماده‌ی كردووه()٢ له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ،هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به‌غدا بۆ سه‌ر دوو به‌ره‌و ئاراسته‌ی دژ‌و ناكۆك دابه‌ش ده‌بن، ئاراسته‌ی یه‌كه‌م كه یه‌كێتی نیشتمانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد له‌و باوه‌ڕه‌دابوو؛ هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی سوودوه‌رگرتن له نهوتو كانزاكان ،به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگه پیشهسازییهكانو ڕێكخستنی باج‌و ڕسومات‌و داهاته گومرگییه‌كان ،ده‌توانێ پشت به‌خۆی ببهستێتو له پاشكۆیه‌تی ئابووری‌و سیاسی عێراق ده‌ربازی ببێ .له‌كاتێكدا به‌ره‌ی دووه‌م پێی وا بوو؛ كوردستان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه ناتوانێ پشت به‌خۆی ببهستێتو واڵتانی ناوچه‌كه‌یش پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناكه‌ن ،ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه كه له‌الیه‌ن پارتی دیموكراته‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرا ،پاڵنه‌رێكی به‌هێز بوو تا حزبه‌كه ڕوو له به‌غداو پشت له هه‌ولێر هه‌نگاو بنێت. كاره‌كته‌رێكی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانیدا ،به‌و ئاراسته‌یه بیری ده‌كرده‌وه كه نه‌وت ده‌كرێت ببێ به
پارێزگای سلێمانی كۆدی پرۆژە { })SUL.G.)3147ساڵی ٢٠١٩ كەمكردنەوەی نهێنی /بانگهێشتی (كراوە) بۆ پرۆژەی( :دابینكردنی چەند قفڵێكی ( )butterfly valveو خستنە ناو گەنجینە بەمەبەستی بەكارهێنانیان بۆ صیانەكردنی پرۆژەكانی ئاو و شكاوی). پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیا‌و بەڵێندەران دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە ،سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری/ ب.گرێبەستەكان /فرۆشتنی تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی ،بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر ( )٥٠.٠٠٠پەنجا هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەرو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەڵێندەرەی كە پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت. .١وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی ( )٢٠١٩/٦/٢٠دەستپێدەكات تا رۆژی ( )٢٠١٩/٧/٧لە كاتژمێر ()٩ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر ()١٢:٠٠ی نیوەڕۆ. .٢رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا ( )٢٠١٩/٧/١٠كاتژمێر ()١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆ دەبێت. .٣رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی ( )٢٠١٩/٧/١٠دەبێت دوای داخستنی صندوقی تەندەر. .٤ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت ،ئەوا یەكەم رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر. .٥هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت. .٦ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە ( )٦٠شەست رۆژ (رۆژی رۆژمێری). .٧پێویستە لەسەر بەڵێندەر پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ()٢ی ساڵی ()٢٠١٦ بێت. .٨پێویستە كۆمپانیاكان ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی .٢٠١٩ .٩پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی سلێمانی كرابن بۆ ساڵی .٢٠١٩ .١٠پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە. .١١بارمتەی سەرەتایی /بەڵێننامەی نوسراو بۆ دەستەبەركردنی تەندەر. .١٢مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت. .١٣ماوەی بەسەرچوونی تەندەر ( )٩٠رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر. .١٤دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێت‌و ڕەت دەكرێتەوە. .١٥پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی سپاردن. .١٦پێویستە بەڵێندەر یان كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات و ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت. .١٧پێویستە بەڵێندەر لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات. .١٨پێویستە بەڵێندەر لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیاڵ ()emailی تایبەت بەخۆی پێشكەش بكات. .١٩كۆمپانیا بۆ هەر پرسیار‌و روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بكات. ((مەرجەكانی بەشداریكردن)) .١ئەو كۆمپانیا‌و بەڵێندەرە ناوخۆییانەی بەشداری دەكەن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیایان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەبێت. .٢ئەو كۆمپانیا‌و بەڵێندەرە نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە تۆماربن و پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی هەرێم. .٣ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە بەشداردەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی هەرێم. ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری ٢٠١٩/٦/١٨
نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له داهاتی نهوتو به‌كارهێنانی داهاته‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی‌و بنهماڵهییو حزبیدا ،یه‌كێك له ڕه‌خنه به‌رده‌وامه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه بوو سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ حكومه‌تی ههرێمو هه‌میش به هه‌ستكردن به‌و ڕاستییه‌ی كه بهعسو ڕژێمه‌كانی پێشووی عێراقی له ڕێگه‌ی نه‌وتی كوردستانه‌وه ،هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشی گه‌لی كوردستان‌و پته‌وكردنی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی‌و دیكتاتۆریی دژهكوردیان له عێراق كردووه، خوازیاری ئه‌وه بوو كورد ده‌سه‌اڵتی به‌سه‌ر نه‌وتی خۆیدا هه‌بێت)٣(. ڕاستییه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له زۆر دهرفهتو بۆنه‌دا ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كانی مكوڕبوونی حكومه‌ته‌كانی عێراق له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنێكی مه‌ركه‌زییانه‌ی نه‌وت له‌الیه‌ن به‌غداوه كردووه‌ته‌وه ،له دانوستانی یه‌كێتی-به‌عس له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ،له دانوستانی به‌ره‌ی كوردستانی- به‌عس له ١٩٩١دا و له قۆناغی پاش ٢٠٠٣‌و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، كه نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی به‌شداری دانوستان‌و شایه‌دحاڵێكی ناو ڕووداوه‌كانه، ئه‌و ڕاستییه مێژووییه تۆمار ده‌كات كه هه‌ڵوێستی حكومه‌ته‌كانی به‌غدا له‌مه‌ڕ دۆسیه‌ی نه‌وتی كوردستان هاوشێوه بووه‌و ته‌نانه‌ت له‌پاش زه‌قبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ههرێمو به‌غدا له ساڵی ٢٠٠٧دا ،كه تێیدا شه‌هرستانی ده‌بێ به ڕه‌مزی دژایه‌تی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، نه‌وشیروان مسته‌فا ڕاشكاوانه ده‌ڵێ؛ “شه‌هرستانی به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی عه‌ره‌بی سه‌رده‌می حوكمی مه‌له‌كی‌و جمهوری عێراق بیر ده‌كاته‌وه“(.)٤ لێره‌وه دیدگای نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یوه‌ست بهملمالنێیهكانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ههرێمو عێراق له دۆسیه‌ی نه‌وتدا ،ئاراسته‌یه‌كی كوردستانییانه وه‌رده‌گرێت ،كه پێداگیرییه له‌سه‌ر پاراستنی ده‌سه‌اڵتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وتدا ،به‌شێوه‌یه‌ك كه پاش ئیمزاكرنی گرێبه‌سته‌كانی نهوتو ده‌ركردنی یاسای نهوتو گازی كوردستان ده‌ڵێ؛ “گرێبه‌سته‌كانی ئیمزاكراونو قانوونی نهوتو غازی كوردستان هه‌رچی بهندوباوێكی به‌دواوه بێ و هه‌رچی تانه‌یه‌كی لێ بدرێ ،هه‌رچی قسهوباسێكیان له‌سه‌ر بكرێ ،هێشتا به‌هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ داده‌نرێ له‌بواری كه‌ڵكوه‌رگرتن له سامانی سروشتی كوردستان‌و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریداو له‌بواری دابینكردنی پێویستیه ژیانیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا به‌تایبه‌تی سوتهمهنیو كاره‌با”و دواتر پێداده‌گرێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی؛ “نابێ كورد به هیچ جۆرێو له‌ژێر هیچ گوشارێكی ناوهكیو ده‌ره‌كیدا، ده‌ستهه‌ڵبگرێ له مافه‌كانی خۆی :مافی خۆ به‌خاوه‌نزانینی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی كوردستان-له‌وانه سه‌رچاوه‌كانی نهوتو گاز‌و ئاو ،مافی بهكارهێنانو وه‌به‌رهێنانی بۆ قازانجی خه‌ڵكی كوردستان .ئه‌مه ئۆباڵی مێژووییه له ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تی كورددا”(.)٥ له‌و دوو په‌ره‌گرافه له قسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ،پێداگیری له‌سه‌ر دوو
الیه‌نی دیاریكراو هه‌یه ،یه‌كه‌م؛ پێداگیری له‌سه‌ر مافی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت له‌الیه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌كاته‌وه ،دووه‌م؛ پێداگیری له‌سه‌ر به‌كارهێنانی داهاتی نه‌وت له بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخان‌و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه. راستییه‌كه‌ی له سااڵنی پاش پێكهێنانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان( )٢٠٠٩كه له‌الیه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرا، نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له داهاتی نهوتو به‌كارهێنانی داهاته‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی‌و بنهماڵهییو حزبیدا ،یه‌كێك له ڕه‌خنه به‌رده‌وامه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه بوو، ئه‌وه‌ش فشارێك بوو له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ،له‌و ڕوانگه‌یه‌وه چه‌ندینجار به‌رپرسانی كه‌رتی نهوتو به‌رپرسانی پارتی دیموكرات وه‌ك حزبی حوكمڕان ،بزوتنه‌وه‌كه‌یان به‌وه تۆمه‌تبارده‌كرد كه دژی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كوردستانه ،له به‌رامبه‌ردا گۆڕان له‌زاری وته‌بێژه‌كه‌ی یان ڕاگه‌یه‌نراوی حزب‌و میدیاكه‌یدا تۆمه‌تباركردنی به دژایه‌تی بهرههمهێنانو فرۆشتنی نه‌وت ڕه‌تكردوه‌ته‌وه ،وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠١٠ له زاری وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاند؛ “دژی دهرهێنانو فرۆشتنی نین ،دژی شاردنه‌وه‌ی داهاتهكهین”.)٦(. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له سه‌ره‌تای گهاڵڵهكردنی بیرۆكه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ،نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كێك له پشتیوانانی كرده‌نی كردنه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكهیهیهو كاتێكیش ملمالنێ له‌سه‌ر نه‌وت له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا زه‌ق ده‌بێته‌وه ،ئه‌و پێداگیری له‌سه‌ر مافی هه‌رێم له به‌ڕێوه‌بردنی نهوتو گازه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه ،له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم له به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وتدا ،ئه‌زمونێكی پڕ له هه‌ڵه‌و قه‌یران پێشكه‌ش ده‌كات ،لێره‌وه ئه‌و ،پێداگیری له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی نهوتو داهاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شهفافو له‌پێناو بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی كوردستان بێ. هه‌ردوو الیه‌نه‌كه له دیدگای نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ نه‌وت ،یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن یان ده‌شێت وه‌ك ته‌واوكه‌ری یه‌كتر لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت ،ئه‌و دیدگایه بۆ ئێستای هێزێكی وه‌ك گۆڕان كه خۆی به‌میراتگری نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌زانێ ،ده‌گونجێت هه‌تا له ملمالنێی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، هه‌ڵوێستی پشتیوانی له به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وتی كوردستانی لێبكه‌وێته‌وه ،به‌اڵم به‌مه‌رجی به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی شهفافیهتو به‌كارهێنانی داهاته‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان.
* توێژه‌ر له ناوه‌ندی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و شیكارییه سیاسییه‌كان سه‌رچاوه‌كان؛
.١رۆژنامهی كوردستانی نوێ ،ژماره ١١٢ی ساڵی یه‌كه‌م ،ڕێككهوتی ٨ی حوزه‌یرانی ساڵی .١٩٩٢ .٢نهوشیروان مسته‌فا ،ئێمه و ئه‌وان ناكۆكییه‌كانمان له‌سه‌ر چین ،چاپخانه‌ی زه‌رگه‌ته ،چاپی یه‌كه‌م ،سلێمانی،٢٠٠٩ ، ال؛ ٦٤و .٧٠ .٣نهوشیروان مسته‌فا ئه‌مین ،خوالنهوه له‌ناو بازنه‌دا (دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق .١٩٩٩ ،)١٩٨٨-١٩٨٤ یان؛ نه‌وشیروان مسته‌فا ،مفاوه‌زاتی به‌ره‌ی كوردستانی-به‌عس ،١٩٩١ئهلقهی هه‌شته‌م، ئه‌رشیڤی ماڵپه‌ڕی سبه‌ی؛ https://ar- chive.sbeiy.com .٤نهوشیروان مسته‌فا( ،كێشه‌ی نه‌وت؛ له‌نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمدا) ،ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه ،ژماره ١٠٨ی ڕێككهوتی ٢٨ی تشرینی دووه‌می .٢٠٠٧ (.٥كێشهی نه‌وت؛ له‌نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمدا) ،هه‌مان سه‌رچاوه. .٦ڕۆژنامهی ڕۆژنامه ،ژماره ٥٩٦ی ڕێككهوتی ٢٤ی ئابی .٢٠١٠
مەسەلەی نەبوونی متمانە بە دامودەزگا گشتییەکانی حکومەت نەوەک لە هەرێمی کوردستان بەڵکو لە سەرانسەی دونیادا دیاردەیەکی کوشندەی باڵوە .پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دەستەبەرکردنی داواکارییە سەرەکی و ناسەرەکییەکانی هاواڵتیان و مامەڵەکردنی دادپەروەرانە و پیشەییانە زۆرجار دەبنە گرفتێکی ئاڵۆز‌و گرێ کوێرەیەکی نەکراوە .هەرێمی کوردستان بە دونیایەک قەیران و کێشەی قووڵ و کارەساتی سیاسی‌دا لە ماوەی رابردوودا تێپەڕیوە کە کاری کاریگەری لەسەر بونیادی کۆمەڵگە کردووە، هەربۆیە دۆخەکە چاکسازییەکی ریشەیی دەخوازێت بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە جۆراوجۆرە بەردەوامە. حکومەتی ئایندە بە نیازە دەستەیەک بۆ چاکسازی سیاسی و ئیداری و حکومی دامەزرێنێت بۆ پێداچوونەوە بەو گرفتە گەورانەی کە گەاڵڵەبوون .ئەم دەستەیە دەکرێت ببێتە ناوەندو سەنتەرو چەقی کاروباری حکومەت بۆ یارمەتیدانی وەزارەتەکان لە ئامادەکردنی بەرنامەو ئەجێندای کاری چوار ساڵی داهاتوو .ئەرکی ئەم ناوەندە کە دەستەی چاکسازیە پێویستی بە دەسەاڵتی روون و ئاشکرایە بۆ دڵنیابوون لەوەی بەرنامەی هەموو وەزارەتەکان رەنگدانەوەی کۆی ئامانجە ستراتیژییە فراوانەکەی حکومەتە کە پێداچوونەوەو رێکخستنەوەو چاکردنەوەو باشترکردنی هەیکەلەکانی وەزارەتەکان و کارەکانیان و کاریگەری بەرنامەکانیان و میکانیزمەکانی ئیشکردنە. چاکسازی پرۆسەیەکی ریشەیی بەردەوامە ،تەنها رێکەوتن بۆ سازشکردن لەنێوان پارتە سیاسییەکان ناتگەیەنێتە کەناری ئارامی ،بەڵکو پێداچوونەوەیەکی وردی پیشەیی بەرپرسیاریانەی بوون و نەبوونە بە هەموو ئەو پێکهاتە و پرۆسانەی کە الواز بوون و گەاڵڵە بوون بەهۆی چەندین هەنگاوی ئیداری و حکومی جیاوازەوە کە رەنگە بەهۆی دۆخێکی فریاگوزاری تایبەت یان رەفتارێکی تاکەکەسی هەڵەو یان پالنێکی سەرنەکەوتوو یان هەڵەیەکی دیاریکراوی سیاسییەوە روویان دابێت. دەستەی چاکسازی دەکرێت ببێتە ناوەندی کارەکانی حکومەت بۆ هەماهەنگی لەنێوان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکان و پارێزگاکان بۆ ئەنجامدانی ئەو پێداچوونەوەیەو پێشکەشکردنی راوێژ‌و چارەسەرو پیادەکردنی پرۆگرامەکان و بەدواچوون و چاودێریکردنی گۆرانکارییە ئیداری و سیاسی و حکومییەکان .بە مانایەکی دیکە ئەم دەستەیە میکانیزمێکە و ئامرازێکە بۆ چاالک کردنی ئەو ناوەندە کە هەموو دەزگاکان پێکەوە دەبەستێتەوە بۆ ئەوەی یەک تێگەیشتنی پیشەیی و یەک پالنی کار بە هەموو وەزارەتەکان ببەخشیت. کارێکی دیکەی ئەم دەستەیە پێشکەشکردنی کارئاسانییە بۆ زووتر پیادەکردنی بەرنامەکان و پرۆژەکان بەوەی کە میتۆدێکی عەمەلی بۆ وەزارەتەکان پێشکەش بکات و پاشان میکانیزمێک بێنێتە ئاراوە کە دڵنیا بێت لەوەی پرۆژەکان وەک ئەوەی پالنی بۆ کراوە ئەنجامدراوە .بۆ نموونە دەکرێت دەستە سیستمێکی رۆتینی بەکار بهێنێت بۆ بەدواداچونی کارەکان و باشتر راپۆرتکردنی چاالکییەکان شەفافانە لە سەر بنەمای ئەولەویاتی کار .بەمانایەکی دیکە میکانیزمێک دادەرێژیت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەنجامی پرۆژەکان کاریگەریان هەبووە و مەبەستی خۆیانی پێکاوە. ئەم دەستەیە پتەوکردنی هەماهەنگی و چاالک کردنی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتەکان و دەزگاکان دەکاتە کاری سەرەکی خۆی .کار لەگەڵ هەموو هاوبەشەکانی حکومەت دەکات هەر لە رێکخراوە مەدەنییەکان و نێودەوڵەتییەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و هەموویان دەکاتە بەشێک لە پالنی ستراتیژی حکومەت. ئەم ناوەندی حکومەتە کە دەستەی چاکسازییە رۆڵی یەکەی پیادەکردنی پرۆگرامەکان دەبینێت ،ئەم یەکەیە وەک ئامرازێکی سیاسی و تەکنیکی لە زۆربەی حکومەتەکانی دونیادا باوەو پەیڕەو دەکرێت ،بەتایبەتی لەو دەوڵەتانەی کە بەهۆی ملمالنێی سیاسی و جەنگەوە زیانی زۆریان لێکەوتووە .دەکرێت دەستەی چاکسازی رۆڵی ئەم یەکەیە ببینێت لەم بوارانەی خوارەوەدا: دەستنیشانکردنی ئەولەویاتی کار کە دەبێت بە شیکردنەوەی ئاڵنگارییەکانی ژینگەوتوانای ئابووری و دۆخی سیاسی و کۆمەاڵیەتی بێت بەشێوەیەک کە وریای ئاستی چاوەڕوانی هاواڵتی بێت و ئاراستەی بکات .دەکرێت هەر سێکتەرێک یان ئەولەویەتێک بە سەرپەرشتی پسپۆری ئەو بوارە بێت و بەشێوەی گرێبەست یان دامەزراندن کارەکان ئیدارە بدات ئەگەر پێداویستییەکە هەمیشەیی بوو. دەستنیشانکردنی ئەو بوارانەی کە پێویستیان بە پتەوکردنی کارەکانیان هەیە ئەمەشبە داڕشتنی بەرنامەی تواناسازی نیشتمانی و بە پەیڕەوکردنی بودجەیەکی سااڵنەو دڵنیا بوون لە خەرجکردنی بودجەکە بۆ مەبەستی دیاریکراوی خۆی. دەکرێت ئەم دەستەی چاکسازییە بە یەکەی سیاسەت داڕشتن ناوببەین واتە سیاسەتیسەرەکی حکومەت پەسەند دەکات و دڵنیا دەبێت لە پیادەکردنی لەگەڵ سەرپەرشتیکردنی ئاستی ئەنجامدانی کارەکان و ئەدای حکومی. ئەم دەستەیە کاری چاودێری و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ هەموو پرۆژەکان وچاالکییەکان دەکات بەمەبەستی یارمەتیدانی وەزارەتەکان بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان بە کواڵیتی باش بە ئەنجام بگەیەنن. ئەم دەستەیە بکرێتە دامەزراوەیەکی هەمیشەیی بە گۆڕینی حکومەت و تیمەکانهەڵنەوەشێتەوە ،دەکرێت لەسەر ئەزموونی ئەم چوارساڵە کاری زیاتری لەسەر بینا بکرێت. دەبێت کاری ئەم دەستەیە بەخشینی یارمەتی سیاسی و حکومەتی و ئیداری بێتنەوەک هەر چاودێرێکی دەرەکی بێت بەڵکو بەشێکی سەرەکی و چەقی بەرپرسیاریەتی پالنە ستراتیژیەتەکەی هەر سێ الیەنە سەرەکییەکەی حکومەت دەبێت. ئەم دەستەیە وەک چەق و ناوەندی حکومەت هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندی جۆرێکلە هاوپەیمانێتی حکومی بدات لەنێوان الیەنە سەرەکییەکان ،واتە دەبێتە ناوەندێک بۆ پیادەکردن و وردکردنەوەی بڕیارە سیاسییەکان بۆ پالنی حکومی. ئەم دەستەیە دەبێتە گەنجینەیەکی سەرەکی هەموو پرۆژەو چاالکییەکانی وەزارەت لەمەودایەکی مام ناوەندیدا کە یارمەتی داڕشتنی پالندانان بۆ ئەم حکومەتەو حکومەتەکانی داهاتوو بدات. ئەم دەستەیە پێویستی بەوە نییە بە رێژەیەکی زۆر لە کارمەند ببرێت بەرێوە ،بەڵکوکۆمەڵێک پسپۆڕی بە توانا دەتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن ،تەنانەت دەتوانرێت راوێژکاری بێگانەش بەشێوەی گرێبەست دامەزرێنرێت تا وەکو هەیکەلە سەرەکییەکەی دەستەکە دادەمەزرێت .باشترین ئەزموون کە پیادەکرابێت لەم بوارەدا ئەزموونی مالیزیا‌و بەریتانیاو واڵتی عومانە .مۆدێلی مالیزیا‌و عومان گونجاوترینە ،لێرەدا بوار نییە باسی وردەکارییەکان بکەین. ئەم دەستەیە هەر تەنیا ئاگاداری بودجەی سێکتەرەکان نابێت بەڵکو دڵنیا دەبێتکە پارەی پێویست بۆ پرۆژە دابیین دەکرێت و وەک خۆیان بۆ پرۆژەکە خەرج دەکرێت. دەستە وەک چەقی کاری حکومەت دەسەاڵتی بڕیاری دارایی هەیە. لە کۆتاییدا ،هیوادارم النی کەم ئەم حکومەتە بتوانێت کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئەم دەستەیە دامەزرێنێت و ئیدارەی ملمالنێی سیاسی و کەلتووری و هەندێ رەفتاری سیاسی بە حیکمەتی سیاسییەوە بکات.
وو� د ی��دو�� ب ۆ� چ�� ن
18
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
گۆڕان پرۆژەی حوكمڕانیە یان ڕێباز؟
ئەبوبەكر عەلی
سەرۆكایەتی هەرێم و كێشەكانی ناسیونالیزمـی كوردی بەشی شەشەم كوردی باشوور و كێشەی نوێنەرایەتی كردن لە شەستەكانەوە تاكو نیوەی هەشتاكان
شۆڕش و راپەڕینە كوردییەكان ،گوزارشت لە خۆدانەوەیەكی كوردانە بوو ،بۆ بوونی نوێنەرایەتیەكی جیاوازی نەتەوەیی‌و رەتكردنەوەی نوێنەرایەتی یەكی فەرمی سەپاوی قەوارە نوێكان‌و ئەو دەوڵەتانەی كوردیان بەسەردا دابەشكرابوو ،سەرهەڵدان ،بەرهەڵستی چەكداری‌و جەخت كردنەوە لە ناسنامەی جیاواز‌و داواكاری لەسەر ئەو بناغەیەو رەتكردنەوەی ستەمو سیاسەتی تواندنەوە یاخود خەفەكردنو لەقاڵبدانێكی دامەزراوەییانەی ناسنامەی نەتەوەیی ،بانگەشە بوون، بەڵكو كردار بوون بۆ ناڕازیبوون لە واقیع‌و ئەو راستیەی دەوڵەت نوێنەرایەتی كورد ناكات .بۆیە گەر نەشتوانرێت دەوڵەتی سەربەخۆ دروستبكرێت ،دەبێت ئەم دەوڵەتە بە جۆرێك دابڕێژرێتەوە ،كە رەوایەتی نوێنەرایەتی نەتەوە و پێكهاتەكانی ناوی‌و لەوانەش دووەم نەتەوەی گەورە ،كورد هەبێت ،ئەو كارەش النی كەم دوو گۆڕانكاری دەخواست: بەشدارییەكی راستەقینەی كورد لە نووسینەوەی دەستورودەسەاڵتی ناوەندو دام‌و دەزگاكانی دەوڵەتدا. بەڕێوەبردنی كوردستان لەالیەن كورد خۆیەوە.كێشە گەورەكەی كوردیش لەم نێوەندەدا ئەوە بوو ،ئەم خواستە دیموكراسی سیستمی دەخواست ،سیستمیش نادیموكراسو سەركوتكەر بوو ،بەتایبەتیش سەبارەت بە عێراق لە پەنجاكان بەدواوە ،ئەم سیمایە زەقتر بۆوە ،بەدەر لە نادیموكراسی سیستمیش كورد ئەو توانایەی نەبوو ،ئیرادە و خواست‌و دیدگاكانی بۆ چارەسەر بەسەر دەوڵەتدا بسەپێنێ ،چونكە تەرازووی هێزەكان ،هەڵكەوتی جوگرافی ،هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و پشتیوانانی دووڕووی دۆزەكەی رێگەیان بەمە نەدەدا .بە حوكمی ئەوەی ئەوان لەوانەش(یارمەتی ئەمریكا و شای ئێران بۆ شۆڕشی ئەیلول) هەروەك كیسینجەر ئاماژەی پێكردووە بۆ ئەوە نەبوو ،وە بەو ئەندازە نەبوو ،كورد سەربكەوێتو چارەسەری كێشەی كوردی لە عێراقدا لێ بكەوێتەوە .بەڵكو رێگری لەمە دەكرا، بۆ ئەوەی مەسەلەی كورد بە چارەسەر نەكراوی ووەك كارتێكی فشاری سیاسی لەسەر مێژی قوماری سیاسی هەرێمایەتیو و نێودەوڵەتی بە دەستیانەوە بمێنێتەوە. وەك دەشزانین لە دنیاداو بەتایبەتیش لە دنیای نوێ‌دا كە جەوهەرەكەی میكاڤیللزم رەنگڕێژی كردوو،مافی نوێنەرایەتیكردنو ئاست‌و كاریگەریەكەی ،تەنها لە رەوایەتی بوونی دۆز وبابەتی نوێنەرایەتیكراوو گەل و خاكی بەناوەوە قسەكراو وەرناگیێت ،بەڵكو پێش ئەوە لەو توانا‌و هێزو ئامادەگیە فیزیكی و مەعنەویە وەریدەگرێت، كە بەدەستەوەیەو هەیە .كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەك ئاماژەمان پێكرد هەر لە مێژەوە ئەم ماف‌و رەوایەتیەی لە ناسیونالیزمی كوردی و رێبەرو شۆڕشەكانی سەندەوەو دایەوە بە نوێنەرە فەرمیەكانی دەوڵەت .ئەگەر مەسەلەی نوێنەرایەتی كردنیش پەیوەندی بە :گوێلێگرتنو چارەسەری بێت ،ئەوا دەوڵەت بە نیمچە بەردەوام ،هەوڵی داوە لە دەرەوەی ئەو بازنە تەسكو دیدگا شۆڤێنیانەی خۆی هەبووە ،ئەم چەمكانە لە ناوەرۆكە ئەخالقیو سیاسی‌و یاساییەكەیان بەتاڵ بكاتەوە. بە كورتی كێشەیەكی گەورەی كورد لە مێژووی هاوچەرخی خۆیدا ئەوە بووە ،دەوڵەت رازی بكات ،یاخود لە ئاستێكیشدا بێت ناچاری بكات ،نوێنەرانی دۆزی كورد‌و راپەڕینەكانی بە (موخاتەب) واتە نوێنەر قبوڵ كات‌و وەربگرێت ،چونكە هەروەك وتمان سنورداری تواناكانی وای لێكردبوو ،توانای یەكالكردنەوەی كێشەكانی بەشەڕ نەبێت ،هەر بۆیە دروشمی بەردەوامی داواكردنی چارەسەری ئاشتیانە ووتووێژبوو لەگەڵ دەوڵەتدا. كۆژانێكی گەورەی الیەنی كوردیش لەوەدا خۆی حەشار دابوو، دەوڵەت ئەم داوەریە رەتكاتەوەو داوای خۆبەدەستەوەدان لە شۆڕشگێڕان و دانانی ئااڵی ناسیونالیزمیان ڵ بكات. دەستەبژێری سیاسی ناسیونالیزمی كوردی كاتێ ویستوویەتی نوێنەرایتی ئاستێ لە داواكاریە ناسیونالیستیەكان بكات (كە هەندێ جار هەر بەناو ناسیونالیستی بووە بەهۆی لە خوارەوە بوونی داواكارییەكانو سنورداربوونی لە وێنەی داواكاری المەركەزییەت لە شەستەكاندا) رووبەڕووی فێڵ‌و بەربەستو مانۆڕی حكومەت بۆتەوە، بۆ لەقاڵبدانی خواستەكانیو دابەزاندنی بنمیچی داواكارییەكانیو ئەوەی لە زانستی سیاسی‌و هونەری وتووێژدا بە سازشی گرەو لەسەر نەكراو (التنازل الهش)و ناكاریگەر ناوبراوە. كەواتە بە گوێرەی ئاماژەكانی پێشوومان كێشەی كورد بۆ ماوەیەكی زۆر ئەوە بووە كە: (أ) دەوڵەت ئامادە بێت گفتوگۆ لەگەڵ رێبەرانی ناسیونالیزمی كوردی و شۆڕش بكات. (ب) وەك نوێنەری دۆزی كورد‌و لە چوارچێوەی چارەسەركردنیدا قسەیان لەگەڵ بكات. (ج) هەوڵەكان (مصداقیەت)یان هەبێت‌و بۆ كاتبەڕێكردنو دووبارە دەستپێكردنەوەی شەڕ نەبێت ،بەڵكو لە قەناعەتێكەوە سەرچاوەیان گرتبێت كە بڕوای بە چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كورد هەبێت. ڕوونە نوێنەرایەتیكردنیش ،گفتوگۆ‌و وتووێژی بە دوادا دێت، وتووێژی سەرمێزی سیاسیش ،بێ كارتی هێزو جێگرەوە ئاسان نیە، كوردیش بەردەوام ئەم كێشەی هەبووە ،یاخود بەو ئەندازە هێزیشی هەبووبێت نەیتوانیوە بە جوانی لە چوارچێوەی وتووێژەكاندا تەوزیفی بكات ،مەبەستمە لێرەدا بڵێم ،بۆ گەلێكی بێ كەسی وەكو كورد لە مێژووی نوێی هاوچەرخی خۆیدا ،یەكێ لە هەرە خاڵەكانی هێزی یەكێتی نێوخۆیی بووە ،شتێ كە بەداخەوە زۆربەی كات لـێی بێ بەش بووەو نەیبووە؟!.
موسلیح هەمزە نوری
دوای رێكکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری لە حكومەت ،بابەتی الدانی گۆڕان لە ڕێبازی نەوشیروان مستەفا ،بازاڕی هەندێك لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەاڵیەتیەكانی گەرم كردووە ،ئەوانەی لە پشت ئەم بازاڕگەرمیەن بەشێكیان وەكو دەنگی ناڕازی لە گۆڕان، خۆیان ناودێر كردووە ،كە ڕەنگە هەموویان یەك هۆكارو یەك ئامانجیان نەبێت لە پێكهێنانی ئەم گردبوونەوەیەو ئەم جۆرە لە ڕەخنەو لە هەوڵی تێكشكاندنی گۆڕان ،كە ئەگەر بەشێكی ڕەوایەتی تێدا بێت ،بەاڵم بە ناڕەوا هەموو هەنگاوێكی گۆڕانیان خستۆتە بەر نەشتەری سەربڕین و لەباربردنی پرۆژەی گۆڕان ،لە پاڵ سەنگەری ڕەخنەلەخۆگرتن ڕێبازی نەوشیروان مستەفا كراوە بە كراسی عوسمان ،بەاڵم ناتوانن خۆیان بێبەری بكەن لە خوێناویكردنی كراسەكە. الیەنێكی تر كە شین بۆ ڕێبازی كاك نەوشیروان ئەگێڕێت یەكێتیە ،لە كاتێكدا یەكێتی هیچ نەما بە ڕێباز‌و پرۆژە سیاسیەكەی كاك نەوشیروان و كاك نەوشیروان خۆی نەكات ،هەر لە تەلەفزیۆن و ڕۆژنامەو كۆڕ‌و كۆبوونەوەو پلنیۆم و كۆبوونەوەی جەماوەری‌و تۆڕی كۆمەاڵیەتی .تا گەیشتە پەالماردانو هەڵكوتانەسەر ،دواجار شەهیدكرنی پارێزەرێكی پرۆژەی گۆڕانكاری و چاكسازی. ئەوەی ئێستا یەكێتی ناوی ناوە الدان لە ڕێبازی نەوشیروان مستەفا ،ئەوسا پابەنبوون بەم ڕێبازەوە پالن و پیالنی تێكدان و گێرەشێوێنی و تێكدانی ئارامی بوو. لە كاتێكدا ئەوەی ئەوان ناویان ناوە ڕێباز، ڕێباز نیە ،ڕۆژێك لە ڕۆژان كاك نەوشیروان
كەسی بانگ نەكردووە ،بڵێت بە دوای ڕێبازی من بكەوەو پێی پابەند بن ،چونكە ئەو ڕێبازە بوونی نیە تا خەڵكی بۆ بانگ بكات ،ئەوانە ڕەخنە لە شتێك دەگرن كە بوونی نیە. ڕێباز واتە ئایدۆلۆژیا‌و دیدو باوەڕێكی دیاریكراو ،گرتنەبەری ڕێگایەك كە نەتوانی لێی البدەیت ،وەك ڕێبازی ئاینی كە بە چەند دەقێكی نەگۆڕ چوارچێوەیەك بۆ شوێنكەوتوانی دیاری دەكات ،هەروەها بیری نەتەوەی كە وەك ڕێبازێك كۆمەڵێك پرەنسیپ بۆ شوێنكەوتوانی دیاری ئەكات‌و جێگەی نەتەوەی تری تیا نابێتەوە وەك نازی و تۆرانی یان ڕێبازی كۆمۆنسیتی كە شوێنكەوتوانی پابەند ئەكات بە كۆمەڵێك بنەما لە چوارچێوەی ڕێگەپێدراو ڕێگەپێنەدراو شوێنكەواتووەكانیان لە قاڵب ئەدەن و مافی بڕیاردان ،حەاڵڵ و حەرام ،باش و خراپ ،تەفسیركردنی ڕووداو‌و پێشهاتەكان، بۆ ڕێبازەكەیەو ئەبێت لەو كاڵوڕۆژنەوە سەیری دەرەوەی خۆت بكەیت ،ئەوەیشی پێوەی پابەند نەبێ بە دەرچوو یان الدەرو هەڵگەڕاوە لەو ڕێباز‌و ئاینە لە قەڵەم ئەدرێت. زۆربەی ئەوانەش كە ڕەخنەی پابەند نەبوون بە ڕیبازی كاك نەوشیروان لە گۆڕان ئەگرن، خۆیان پاشخانی كاركردن یان شوێنكەوتەیی یەكێك لە ڕێبازە فكریەكانیان هەیە ،جا چەپ بووبێت یان ئاینی ،هەر بۆیە ئەمە لە زهنیەتیاندا هەیەو كاریگەری داناوە لەسەر چۆنیەتی بیركردنەوەو ڕەخنەگرتن. بەاڵم هەموومان ئەزانین كە بزووتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەیەكی ئایدۆلۆژی لە قاڵبدراو نیە ،هەر ئەمەش ڕازی ئەو سەركەوتنە گەورەیە بوو ،كە بزووتنەوەی گۆڕان بە چەند مانگێك كاركردن ،بە دەنگی ڕاستەقینەو حەاڵڵ دوو حزبی تەمەن 120ساڵی تێپەڕاند ،گەر بە جیا دەنگەكانیان بەراورد بكەیت لەگەڵ گۆڕان لە یەكەم هەڵبژاردندا. چونكە ڕێبازێكی دیاریكراوی نەسەپاند بەسەر خەڵكداو ئازادی پابەندبوون بە ڕێباز‌و بیروباوەڕە تایبەتیەكانی جێهێشت بۆ پشتیوان‌و الیەنگرو ئەندامان خۆیان ،بەاڵم هەموومانی كۆكردنەوەو لە دەوری پرۆژەو بەرنامەیەكی سیاسی گشتگیر‌و گەورە ،كە چاكسازی بنەمای ئەو كۆبوونەوەیە بوو ،لە هەموو بوارەكانی سیاسی و كۆمەاڵیەتی ،حوكمڕانی پەروەردەیی – تەندروستی – ئابووری – هتد ..بە جۆرێك كەس نەبوو خۆی لێ ون بێت یان خۆی تیا نەبینێتەوە ،هەتا ئەوانەش كە نەیان ئەتوانی پشتیوانی لێ بكەن و لەگەڵی بن ،یان ناچار ئەكران دژایەتی بكەن بە هۆی بژێوی ژیان و گوزەران و پابەندی سیاسی و ئایدۆلۆژی بە حزبی ترەوە ،بەاڵم ئەوەیان نەشاردۆتەوە كە داخوازی و ئایندەی خۆیان و نەوەكانیان لە
پارێزگای سلێمانی كۆدی پرۆژە { })SUL.G.)3149ساڵی 2019 كەمكردنەوەی نهێنی /بانگهێشتی (كراوە) بۆ پرۆژەی :دابینكردنی ( )back stopبۆ پەمپەکانی پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی )1 پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیا‌و بەڵێندەران دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە ،سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری/ ب.گرێبەستەكان /فرۆشتنی تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی ،بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر ( )50.000پەنجا هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەرو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەڵێندەرەی كە پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت. .1وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی ( )2019/6/20دەستپێدەكات تا رۆژی ( )2019/7/7لە كاتژمێر ()9ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر ()12:00ی نیوەڕۆ. .2رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا ( )2019/7/10كاتژمێر ()10:00ی پێش نیوەڕۆ دەبێت. .3رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی ( )2019/7/10دەبێت دوای داخستنی صندوقی تەندەر. .4ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت ،ئەوا یەكەم رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر. .5هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت. .6ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە ( )70حەفتا رۆژ (رۆژی رۆژمێری). .7پێویستە لەسەر بەڵێندەر پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ()2ی ساڵی ( )2016بێت. .8پێویستە كۆمپانیاكان ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی .2019 .9پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی سلێمانی كرابن بۆ ساڵی .2019 .10پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە. .11بارمتەی سەرەتایی /بەڵێننامەی نوسراو بۆ دەستەبەركردنی تەندەر. .12مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت. .13ماوەی بەسەرچوونی تەندەر ( )90رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر. .14دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێت‌و ڕەت دەكرێتەوە. .15پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی سپاردن. .16پێویستە بەڵێندەر یان كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات و ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت. .17پێویستە بەڵێندەر لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات. .18پێویستە بەڵێندەر لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیاڵ ()emailی تایبەت بەخۆی پێشكەش بكات. .19كۆمپانیا بۆ هەر پرسیار‌و روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بكات. ((مەرجەكانی بەشداریكردن)) .1ئەو كۆمپانیا‌و بەڵێندەرە ناوخۆییانەی بەشداری دەكەن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیایان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەبێت. .2ئەو كۆمپانیا‌و بەڵێندەرە نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە تۆماربن و پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی هەرێم. .3ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە بەشداردەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی هەرێم. ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری 2019/6/18
جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە چاكسازیەدا ئەبیننەوە، هەر بۆیە هەركەسێك بیەوێت چاكسازی بكات و هەوڵ بۆ حوكمڕانیەكی باش و تەندروست بدات، تا چەندان دەیەی تر هەر فریای جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە چاكسازیەی كاك نەوشیروان ئەكەوێت و ،ناتوانێت شتێكمان پێ بڵێت لەم پرۆژەیەدا نەبێت و ئەمە تێپەڕێنێت ،چونكە ئەم پرۆژەیە ئەوەندە گشتیرەو ئەوەندە كاریگەری داناوە بەسەر هێزو الیەنە سیاسیەكان ،بە شێوەیەك كەم بەرنامەو پرۆژەی الیەنەكانی تر هەیە كە بەشێكی یان چەند بەشێكی پرۆژەكەی گۆڕان لە خۆ نەگرێت ،هەر بۆیە لەژێر كاریگەری ناكۆكیە شەخسیەكانو بەرژەوەندی تایبەت هەر كەسێك بیەوێت لەم پرۆژەیەدا دەرچێت و لەپاڵ پابەندبوون بە ڕێبازی كاك نەوشیروان مستەفا، ئەیەوێت پرۆژەیەكی وەك بەدیل بۆ پرۆژەكەی گۆڕان بخاتە ڕوو ،ئەوە جگە لە ماندووبوونێكی بێهودە هیچی تری لێ سەوز نابێت ،چونكە بەشێك لەوانەی ئەمڕۆ كێشەیان لەگەڵ سیاسەت و پرۆژەی گۆڕان هەیە ،لە پێشتریش كیشەیان لەگەڵ نەوشیروان مستەفاو پرۆژەكەی هەبووە، هەر بۆیە ئەوەی ئەیەوێت ببێت بە بەدیل ،بۆ ئەوەی قەناعەت بە دەنگدەرو خەڵك بكات، ئەبێت خۆی لە نەوشیروان مستەفا پاكترو چاكترو خوێندەوارترو لێهاتووتر بێت ،وە ئەبێت پرۆژەو بەرنامە سیاسییەكەی باشتر‌و گشتگیرتر بێت ،ئەگەرنا كێشەی كەسی و تایبەتی ،نابێت بە خەمی هاواڵتی و دەنگدەر گەر بیانەوێت كێشە كەسی و تایبەتییەكانیان چارەسەر بكەن ئەوا لەناو گۆڕاندا چانسیان زیاترە تا لە بەرەی دژە گۆڕان ،چونكە كەسێك كە سەری بەر بەردێك ئەكەوێت بە هەر هۆكارێك بێت هۆكارەكەی خۆی بێت یان خەڵكی تر ،ئەگەر وەكو كاردانەوە چەند جارێكی تر سەری خۆی پیابكێشێ و بیەوێت تۆڵەی ئازارەكەی بكاتەوە، مەعلومە هەر خۆی ئازاری پێ ئەگات ،بۆیە كاردانەوەی عەقاڵنی ئەوەیە بە دوای هۆكاری بەریەككەوتنەكەدا بگەڕێت و چارەسەری بكات، وە پێویستە هەموو الیەك ڕازی و ناڕازی گۆڕان ئەوە دەرك بكات قۆناغی نەوشیروان مستەفاو دوای نەوشیروان مستەفا دوو قۆناغی جیاوازن و بەراورد ناكرێن ،چونكە ئەو بۆ سەردەمی خۆی ژیاوە پەنجا ساڵ مێژووی پڕ لە هەورازو نشێو‌و خەبات و ماندووبوون و پڕ لە ئەزموون و نووسین و خوێندنەو كاری سیاسی خستە خزمەت ئەم بەرنامە سیاسییەو توانی ئەو شەپۆلە گەورەیە دروست بكات و كەس ناتوانێت ڕۆڵی كەسێكی تر بگێڕێت ،ئێستا قۆناغی دوای كاك نەوشیروانە سەرەڕای ئامادەنەبوونی ئەو بە جەستە هەموو شتێكی تریش جیاوازەو گۆڕاوە، هەروەك چۆن شێوەی كاری كاك نەوشیروان لە حەفتاكان جیاواز بوو لەگەڵ هەشتاكان و
هەشتا جیاواز بوو لەگەڵ دواتر‌و هەتا سەرەتای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان 2009جیاواز بوو لەگەڵ 2014كە بڕیاری چوونە دەسەاڵتی دا بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئێستا زیندوو بوایە بۆ ئێستا بڕیاری ئەداو جیاواز ئەبوو لەگەڵ 2014 وە بە دڵنیاییەوە جیاوازیش ئەبوو لەگەڵ بڕیاری سیاسی ئێستای گۆڕان ،بەاڵم ئەو نەوشیروان مستەفا بوو ،ئەبێت ئەوەی دڵسۆزە قەناعەت بە خۆی بكات ئەو نەماوە ،ئەوانەی كە ئەوكات هاوڕای ئەو نەبوون و بە قەولی خۆیان گرفتیان لەگەڵ ڕێبازەكەی هەبوو ،پێویستە قەناعەت بە خۆیان بهێنن ،ئەم جۆرە هەوڵ و هەرایە سودی نیەو شتێك لە ڕەوتی ڕووداوەكان ناگۆڕێت جگە لە نائومێكدرنی خۆیان و خەڵك ،چونكە كاتێك بزووتنەوەی گۆڕان لە بەرنامەی نەوشیروان مستەفا الی دابوو ،ئەگەر بهاتایە یەكێك لە پاكێجەكانی البردایە یان دژی بووایە یان شتێكی دیكەی لە جیاتی ئەوە داوا بكردایەو یان دژایەتی خۆی بۆ بەرنامەی چاكسازی و گۆڕانكاری ڕاگەیاندبا ،بەاڵم لەبەر ئەوەی ئێستا ناتوانرێت هەموو بەرنامەو پاكێجەكان جێبەجێ بكرێت، ئەوە بەڵگەی ئەوە نیە بزووتنەوەی گۆڕان باوەڕی بە بەرنامەكەی نیە ،چونكە قەناعەت و باوەڕپێبوون بە هەر شتێك جیاوازە لەگەڵ توانین و ئەنجامدان ،هیچ كەس و هێزێكیش ناتوانێت هەموو ئەو شتانەی دەیزانێت بیكات بە كردار ،ئەوە وەك چۆن بۆ بزووتنەوەی گۆڕان ڕاستە بۆ ئەوانی تریش بە هەمان شێوە ڕاستە، باشترین نمونەش بارودۆخی پێشوو ئێستای یەكێتی و پارتیە. بەرنامەو پرۆژەی چاكسازی وەكو دروستكردنی تەالرێكە كە دەتوانی ڕیز بە ڕیزو خشت بە خشت بە پێی توانا‌و دەستەی كاركردن و قۆناغ بە قۆناغ تەواوی بكەیت ،بە تایبەتیش ئەگەر ئەوانەی لە دانانی بناغەكەیدا لەگەڵت بووبن و بەردەوام بن تۆش ئەتوانی بە هەمان شێوە بەردەوام بیت ئەگەر لە ڕیزەكانی ناوەڕاست و لە قۆناغێك جێت بهێڵن ئەتوانی بەو ئەندازەیەی هێزت هەیەو هێزی كارت لەگەڵدایە بە هێواشتر ،بەاڵم دەتوانی بە تۆكمەتر بەردەوا بیت وە بەو ئەندازەیەش كە هێزی كاری لەبەردەستە بەرپرسیاری لە تەواوكردنی تەالرەكەت. هەموو الیەكیش دەزانێت دروستكردنی تەالرێكی نوێ زۆر ئاسانترە لە تەالرێك زیاتر لە 28ساڵە كار بۆ وێرانكردن و خاپووركردنی دەكرێت ،وە هیچ كاتێك تەعمیركار بەرپرس نیە لە وێرانكاری كەسانی تر ،بەرپرسە بەرامبەر هەنگاوەكانی خۆی. بەاڵم هەموو ئەوانەش پاساو نین كە بزوتنەوەی گۆڕان كێشەو هەڵەی نیەو پێویستی بە خۆڕێكخستنەوەو بەخۆداچوونەوە نەبێت.
پارێزگای سلێمانی كۆدی پرۆژە { })SUL.G.)3148ساڵی 2019 كەمكردنەوەی نهێنی /بانگهێشتی (كراوە) بۆ پرۆژەی :دابینكردنی ماددەی ئەلەمنیۆم سۆلفایت (شب) بۆ پاککردنەوەی ئاو لە پرۆژەی ئاوی دوکان پیرقوربان ()2 ،1 پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیا‌و بەڵێندەران دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە ،سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری/ ب.گرێبەستەكان /فرۆشتنی تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی ،بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر ( )50.000پەنجا هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەرو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەڵێندەرەی كە پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت. .1وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی ( )2019/6/20دەستپێدەكات تا رۆژی ( )2019/7/7لە كاتژمێر ()9ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر ()12:00ی نیوەڕۆ. .2رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا ( )2019/7/10كاتژمێر ()10:00ی پێش نیوەڕۆ دەبێت. .3رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی ( )2019/7/10دەبێت دوای داخستنی صندوقی تەندەر. .4ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت ،ئەوا یەكەم رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر. .5هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت. .6ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە ( )45چل و پێنج رۆژ (رۆژی رۆژمێری). .7پێویستە لەسەر بەڵێندەر پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ()2ی ساڵی ()2016 بێت. .8پێویستە كۆمپانیاكان ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی .2019 .9پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی سلێمانی كرابن بۆ ساڵی .2019 .10پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە. .11بارمتەی سەرەتایی /بەڵێننامەی نوسراو بۆ دەستەبەركردنی تەندەر. .12مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت. .13ماوەی بەسەرچوونی تەندەر ( )90رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر. .14دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێت‌و ڕەت دەكرێتەوە. .15پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی سپاردن. .16پێویستە بەڵێندەر یان كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات و ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت. .17پێویستە بەڵێندەر لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات. .18پێویستە بەڵێندەر لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیاڵ ()emailی تایبەت بەخۆی پێشكەش بكات. .19كۆمپانیا بۆ هەر پرسیار‌و روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بكات. ((مەرجەكانی بەشداریكردن)) .1ئەو كۆمپانیا‌و بەڵێندەرە ناوخۆییانەی بەشداری دەكەن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیایان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەبێت. .2ئەو كۆمپانیا‌و بەڵێندەرە نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە تۆماربن و پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی هەرێم. .3ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە بەشداردەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی هەرێم. ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری 2019/6/18
ت�سە ن�سدرو�س ت�ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
17
سەروین...
لەملمالنێیشێرپەنجەدابردییەوە! بارین عەلی سەروین عومەر مەولود ،بایەخ بەخۆی دەدات و سااڵنە پشکنین دەکات ،بەاڵم ڕۆژێک لە حەمام هەست بە بوونی گرێیەک دەکات لە مەمکیدا، سەروین نازانێت ئەم گرێ بچووکە ژیانی بەتەواوی دەگۆڕێت. سەروین بەو پێیەی خۆی لە بواری پزیشکیدا کار دەکات ،هەست بەوە دەکات کە نابێت ئەو گرێیە پشت گوێبخات ،بۆیە سەردانی پزیشک دەکات و لە دوای زنجیرەیەک پشکنین بۆی دەردەکەوێت کە گرێیەکە شێرپەنجەیە و تا بن باڵی ڕۆیشتووە ،لە کاتێکدا کە پزیشکەکە هەواڵی ئەوە بە سەروین ڕادەگەیەنێت کە تووشی شێرپەنجە بووە ،بە خەمێکەوە سەیری خێزانەکەی دەکات و دەبینێت هەموویان پەشۆکاون ،هەوڵ دەدات بارودۆخەکە ئاسایی بکاتەوە ،بۆیە لەگەڵ پزیشکەکەدا کەوێتە مشت‌ومڕ: ـــ دکتۆر مەمکم دەبڕیتەوە؟ ـــ بەڵێ بەاڵم سەرەتا دەبێ بزانم شێرپەنجەکە تەشەنەی نەکردووە بۆ هەموو لەشت ،چونکە ئەگەر باڵوبوبێتەوە دەبێ جۆری چارەسەرەکە بگۆڕمو بە چارەسەری کیمیایی دەست پێبکەم ،ئەم خانمە خۆشحاڵ دەبێت کە دەبینێت شێرپەنجەکە بۆ بەشەکانی تری لەشی باڵ‌و نەبووەتەوە ،دواتر نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و مەمکی ڕاستی بەتەواوی لەجەستەی دەکرێتەوە. سەروین ئەو ئێوارە غەمگینەی بیر ناچێت کە بە تەنهاو بە دڵێکی پڕەوە بەسواری ئوتۆمبێلەکەی ڕۆیشتووە”بیرم دەکردەوە کۆتایی بە ژیان بهێنم ،شوێنەکەش لەبار بوو ،لەسەر بەرزە پردێک بە خێرایی 120کم لێم دەخوڕی، شێوەی منداڵەکانم و هەموو ئەوانەی خۆشم دەوێن هاتنە بەر چاوەکانم کە سەیریان دەکردم، زۆر توڕە بووم و کەوتمە هاوار کردن بەسەر خۆم و خودا و ئەم شارە دڵڕەقەدا”. پاش بڕینەوەی مەمکی ئەم خاتوونە ،دەبوایە چارەسەری کیمیایی وەربگرێت ،بەپێی زانیارییە پزیشکییەکانیش ئەوە قورسترین بەشی زنجیرە
چارەسەرییەکانە بۆ نەخۆش ،سەروین ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ڕۆیشتووە بۆ ئەو شوێنەی کە چارەسەرییەکانی لێی وەردەگرێت ،لەوێ بەشی مندااڵنی تووش بوو بەشێرپەنجە دەبینێت و ئەمە وا دەکات ئەو منداڵە تووشبوانە ببن بە هۆکارێک بۆ بەرگە گرتنی ئازارەکان و دەشڵێت :ئەوان نەخۆش بوون ،بەاڵم خۆڕاگریان فێری من کرد. ئیدی لەو کاتەوە دەبێت بە ئەندامی ڕێکخراوی (کانی) و لەڕێی ئەو ڕێکخراوەوە توانیویەتی پەیوەندی زیاتر بێت بە خەڵک و کاری هۆشیار کردنەوە و خێرخوازی ئەنجام بدات. سەبارەت بەو کارە خۆبەخشانەش ،سەروین هەست بە ئاسوودەبوونێکی ڕۆحی دەکات ،بە بڕوای ئەو ،مرۆڤ کاتێک هەست بە نزیکبوونەوەی مەرگ دەکات ،ئیتر دەکەوێتە جیهانێکی تر ،دوور لە ماددە نزیک لە عیرفان ،دوور لە درۆی ژیان نزیکتر لە مرۆڤبوون.
لە ساتی نەخۆشییەکی و پاش بڕینەوەی مەمکی ڕاستی ،سەروین دەکەوێتە نێو بۆشاییەکی ترسناکەوە ،بەاڵم خۆی وتەنی بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە دەست دەکات بە کتێب خوێندەوە، بەتایبەت کتێبە فەلسەفیەکان “بە درێژایی شەش مانگ هەوڵمدا زۆرترین کتێب بخوێنمەوە ،ئەوەش وایکرد لە ڕووی مەعریفییەوە دەوڵەمەندتربم و تێگەیشتنم سەبارەت بە ژیان و مردن بگۆڕێت”. قۆناغێکی دیکەی ئیرادە و زاڵبوون بەسەر نەخۆشییەکەی ئەم خانمەدا ئەوەیە کە پاش ماوەیەک سەری دەتاشێت و لەچک فڕێدەدات ،وەک خۆی دەڵێت :بۆ ئەوەی بە خەڵک بڵێم دەتوانم ڕووبەڕووی نەخۆشی شێرپەنجە ببمەوە ،ئێوەش دەتوانن بەهێز بن و ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی ژیانتان ببنەوە ،هەر ئەو کات بە دەیان ژن پەیوەندییان پێوە کردم و باسی نەخۆشی خۆیان بۆ کردم ،ئەوانیش بڕیاریاندا لەم نەخۆشیە
نەترسن ،دواتر پەیامی خۆشەویستیم باڵ‌و کردەوە. سەبارەت بەوەی کە چۆن توانیویەتی ڕزگاری ببێت لەم نەخۆشییە کوشندەیە؟ سەروین ئەوە ئاشکرا دەکات کە بیرکردنەوە لەڕزگاربوون پالنی دەوێت و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە سەرەتا دەبوایە دووژمنەکەی بناسێت و خۆی بۆ ئامادە بکات ،ئینجا ڕووبەڕووی ببێتەوە ،سەروین دەربارەی نەخۆشییەکەی زۆر شتی زانی ،هەر بۆیە پێش ئەوەی قژی بەهۆی چارەسەری کیمیاییەوە هەڵوەرێت،دەڕوات بۆ بازاڕ بە نیازی ئەوەی قژێکی دەستکرد بۆ خۆی بکڕێت” حەزم نەکرد کچە چوار سااڵنەکەم بە سەری ڕووتاوەوە بمبینێ، سەماعەیەکی پزیشکیم بۆ منداڵەکەشم کڕی و کە چوومەوە ماڵەوە بە کچەکەم وت لەمڕۆوە من و تۆ یارییەک دەکەین ،تۆ ببە بە پزیشک منیش دەبم بە نەخۆش ،ئەم یارییە زیاتر لە هەشت مانگی خایاند”. سەروین کە ئێستا بە هەوڵ و ئیرادەی خۆی نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە ،باس لەوە دەکات کە ئەو ڕووداوانەی لە ژیاندا ڕوودەدەن بەهێزى دەکەن و لە ڕەگوڕیشەوە گۆڕانکاریى بەسەردا دەهێنن، سەروین ئەمەش ناودەنێت ئەزموون ،بۆ هەر کەسێک بەتایبەت خانمان ،کە پرچیان نامێنێت دۆخێکی دەروونی خراپ زاڵ دەبێت بەسەریاندا، بەاڵم خۆشبەختانە سەروین عومەر ئەو کاتەی قژی لەدەستدا ،گەیشتووەتە قۆناغێکی بیرکردنەوەی جیاواز و وەک خۆی باسی دەکات بە هەموو ئەو شتانە پێکەنیوە کە خەڵکی هەوڵیان بۆ دەدا. بە بڕوای ئەم خانمە ژیان گەشتێکە بەرەو نادیار ،پێویستە واز لە کێبڕکێ و ئەو بیرۆکەیە بهێنرێت کە دەبێت هەموان وەک پاڵەوان دەربکەون و داوا دەکات خۆمان گەورەی خۆمان بین و ئازاد بژین ،سەبارەت بەوەش کە ئایا لە کاتی نەخۆشکەوتنەکەیدا کێ خزمەتی کردووە و کێ بێزار بووە لێی ،سەروینی ڕزگاربووی دەستی مەرگ دەڵێت :کەسوکار و خزم و دۆستان و هاوڕێیانم هەمیشە لەخەمی مندا بوون ،تەنانەت هاوڕێیەکم بەناوی (شایی جەلیزادە) قژە درێژەکەی خۆی بڕی و بەدیاری بۆی هێنام ،منیش کردم بە باڕۆکە و خستمە سەرم ،کە نەخۆش کەوتم ئینجا زانیم چەند مرۆڤی جوان هەن.
پزیشکەکان هۆشداریی دەدەن
ئافرەتانبەبێڕێنمایىپزیشكعهدهسهبهكاردههێنن دیمه‌ن ئیسماعیل سایه خه‌ریكبوو چاوه‌كانی ده‌خوراند ،به‌هۆی به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه‌وه زیانێكی زۆر به چاوی گه‌یشتووه ،سایە ئێستا عیالج به‌كارده‌هێنێ بۆ ئاساییبوونەوەی چاوی کە دوای بەستنی عەدەسە کێشەی بۆ دروست بوو بوو. سایه ئه‌حمه‌د ،ته‌مه‌ن 26ساڵ ،ماوه‌ی ساڵێكه عه‌ده‌سه به‌كارده‌هێنێ ،بۆ “زه‌مه‌ن” وتی: “زۆر به‌كه‌می عه‌ده‌سه به‌كارده‌هێنم ،كه له چاوم نه‌بووه نه‌چومه‌ته پێش خۆر ،زۆرترین كاتیش به‌كارمهێناوه چوار سەعات بووه .ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م چاوم دابه‌زیوه سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌خۆم پاراستووه له تیشكی خۆر ،کەچی چاوم به‌رده‌وام ده‌خورێ”. به‌شێكی زۆری كچان به‌بێ ڕێنمایى پزیشكیى، روویان له به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه كردووه، به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه بێجگه له کزکردنی چاو، حەساسیەت دروست دەکات بۆ ره‌شێنه‌ی چاو مه‌ترسی هه‌یه. ئیمان قادر ،كچێكی تره كه ته‌مه‌نی 20ساڵه، ته‌نیا بۆ بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كان عه‌ده‌سه‌ی به‌كارهێناوه‌و ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رده‌وام بووه له به‌كارهێنانی، ئیمان دەڵێت ئێستا هەست بەکاریگەرییە خراپەکانی لەچاوکردنی عەدەسە دەکات. ئیمان بۆ “زه‌مه‌ن” ده‌ڵێت“ :كاتێك له چاوی ده‌كه‌م هیچ شتێك نابینیم ،سه‌ره‌رای خورانی چاویشم توشی حه‌ساسیه‌ت بووه‌و له‌بەر خۆریشدا چاوم خێرا ئاو ده‌كات”. عه‌ده‌سه دوو جۆری هه‌یه كه جۆری یه‌كه‌میان (گلێنه‌ی گه‌وره) جۆری دووه‌میان (گلێنه‌ی بچووكه) 16ڕه‌نگیشی هه‌یه زیاتر رهساسیو سه‌وزو شین خواستى له‌سه‌ره ،له‌رووی نرخیشه‌وه زیاتر كچان ئه‌و جۆره به‌كارده‌هێنن كه نرخی هه‌رزانه. كڕین‌و فرۆشتنی عه‌ده‌سه‌ی چاو بۆ جوانكاری له الیه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێگه‌پێنه‌دراوه. ئارام رۆسته‌م ،راوێژكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ “زه‌مه‌ن” وتی“ :كڕین‌و فرۆشتنی عه‌ده‌سه قه‌ده‌غه‌یه‌و بۆ ته‌ندروستی مه‌ترسی هه‌یه ،هه‌ر دوكانێك بیفرۆشێ سزادەدرێ و به‌پێی یاسا ده‌بێ ئه‌و جێگایه دابخرێت”.
“عه‌ده‌سه زیانی هه‌یه‌و رەشێنەی چاو توشی كزی‌و حه‌ساسیه‌ت ده‌كات” وتیشی“ :چه‌ند دوكانێك له شاری هه‌ولێر داخراون له‌به‌رئه‌وه‌ى عه‌ده‌سه‌یان فرۆشتووه‌و
به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه”. عه‌ده‌سه‌ى چاو له دوكانه‌كانى جوانكارى ده‌فرۆشرێن ،ئومێد جومعه 13ساله دوكانی کەرەسەی جوانکاری خانمانی هەیە لە کەالر ده‌ڵێت ،تائێستا نووسراوێك نه‌هاتووەته الیان تا نیشانی بدات رێگری له فرۆشتنی عه‌ده‌سه دەكات. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات به‌شێكی زۆری كچان روویان له‌به‌كارهێنانی كردووه به‌تایبه‌ت له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا .ئومێد دەڵێت مشتەرییەکانیشی ئاگادار ده‌كاته‌وه له مه‌ترسییه‌كانی عەدەسە بۆ سه‌ر چاو “به‌اڵم كچان گوێ بە مەترسییەکان و هۆشداریدانەکە ناده‌ن” ئومێد وتیشی“ :به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه بووه به الساییكردنهوەو چاولێگەریی .بۆیە تادێت ژمارەی بەکارهێنەرانی زۆر دەبن”. ماركه‌كانی عه‌ده‌سه زیاد له ( )20جۆری هه‌یه و له‌ڕووی نرخیشه‌وه له سێ هه‌زار دینارەوه ده‌ست پێده‌كات تا 90هه‌زار دینار .هه‌روه‌ها له‌كاتی به‌كارهێنانیدا ده‌بێ حه‌فته‌ی دووجار ئاوه‌كه‌ی بگۆردرێت بۆ پاراستنی له‌خراپبوون و تێكچوونیان. پسپۆرێكی چاو ئامۆژگاری خانماندەکات کە
کەم بەکاری بهێنن ،د .ئامانج سه‌اڵح مه‌حمود، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو بۆ “زه‌مه‌ن” باسی زیانه‌كانی عه‌ده‌سه‌ی چاوى كرد‌و وتی“ :عه‌ده‌سه زیانی هه‌یه بۆ چاو چونکە توشی كزی‌و حه‌ساسیه‌ت و رهشێنهکەی توشی هەوکردن ده‌كات”. ئه‌و دكتۆره روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێت“ :ئه‌گه‌ر به‌جوانیی بهكاربهێنرێو ده‌ستی پیسی لێنه‌درێت ،هەروەها ئاوه‌كه‌ی زوو ئاڵوگۆڕ بكرێت‌و خراپ نه‌بێ ،كه‌متر كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر چاو”. سەرباری هۆشداریی پزیشکەکان وزۆربوونی حاڵەتەکانی تێکدانی چاوی خانمان ،بەاڵم تائێستا هیچ سكااڵیهك نه‌گه‌یشتووه‌ته الى لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه به‌كارهێنانى عه‌ده‌سه‌ى چاو. زانا مهالخالید ،ئه‌ندامى لیژنه‌ی ته‌ندروستی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ “زه‌مه‌ن” وتی“ :تاوه‌كو ئێستا كه‌س سكااڵی نه‌كردووه له سه‌ر نهخۆشیو توشبوونو تێكچوونی چاو به‌هۆی عه‌ده‌سه‌ی جوانكارییەوە ،ئەگەرنا ئێمە بەدواداچوونمان بۆ دەکرد”.
د.ئیکرام محەمەد
خەمخانە خۆ هەر من وا ناڵێم ،زۆرن ئەوانەی دەڵێن لە سااڵنی نەوەدەکانی رابردووش‌دا خەڵکی بەم ڕادەیەی ئێستا خەمۆک و دۆستی خەم نەبوون ،کاتێک بە شەقامەکانیشدا دەڕۆی جگە لەوەی پێکەنین و قاقاکانی جارانی خەڵک کەمتر دەبیستی و دەبینی ،ئەگەر تاکە تاکەیەک ببینی سەرقاڵی شاشەی مۆبایلەکەی نەبێت ،سەرنجی بە ،خەم دایگرتووە ،مەسەلەکە زۆریش پەیوەندی بە دۆخی داراییەوە نییە ،بەو پێیەی خەڵکی ناو ئۆتۆمبێلە هەرزان و مامناوەندەکان دەنگی گۆرانیەکانیان زیاتر بۆنی شادی لێ دێت وەک لە خەڵکی ناو ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکان ،کە دەیانبینی توڕەییەکی زۆریان پێوە دیارە. هۆکارەکانی ئاشکرا‌کانی خەمی خەڵک لەوانەیە ئەگەری شەڕی ئێران -ئەمریکا بێت ،یان ئەگەری دیسان کەمبوونەوەو نەمانی موچە ،کە وەک مۆتەکەیەکی لێهاتووە لە ژیانی موچەخۆرانا ،بەڵگەش بۆ ئەوە خراپی و کەمی فرۆشتنە الی فرۆشیاران ،کە تەنانەت بەرە جەژنانەکەش لە پارساڵ فرۆشیان کەمتر بووە ،ئیتر هەر ڕۆژەو یەکێک فووی پیاکات بڵێ مووچە نامێنێت ،بێگومان کاریگەری دروستدەکات، ئیتر خەڵکی حەقیانە دەست بە دەستی خەرجکردنیانەوە بگرن. جگە لەو هۆکارە زەقانە ،هۆکاری گەورەی خەمۆکی خەڵک هەواڵی ناخۆشه، دەچیتە هەر شوێنێک هەواڵی ناخۆشه، کوڕێک باوکی خۆی کوشت ،بە دوو برا باوکیان کوشت ،برایەک لەسەر پوش و پەاڵش براکەی تری کوشت ،پیاوێک دەستدرێژی کردە سەر کچێکی چوار سااڵن و دواتر کوشتی ،ژنێک پیاوەکەی خۆی خنکاند ،پیاوێک ژنەکەی خۆی پارچە پارچە کرد ،ئەوەی لە هەمووی زیاتر جێگای داخە ،ئەو هەوااڵنەی وشەی دەستدرێژییان تێدایە ،زۆرترین خوێنەریان هەیە ،لەوانەیە هەر ئەوەش هۆکار بێت بۆ ئەوەی میدیاکان زۆر بە شوێن ئەو هەوااڵنەوەن و زۆریش زەقیان دەکەنەوە. هەرچەندە گرنگترین کەس لە میدیای بینراوو بیستراوو خوینراویشدا هەر بینەرە، بەاڵم بە داخەوە میدیاکان هێندەی لە خەمی زۆری ژمارەدان ،قیچێکی ئەوە لە خەمی باری دەروونیی خەڵکیدا نین، تۆ بەیانی زوو لەگەڵ دەستپێکردنی رۆژا هەواڵێکی ناخۆش ئەیەن بە تەنگەتا، ئیتر چۆن ئەو ڕۆژە دڵخۆشی رووت تێ ئەکاتەوە ،بە شێوازێکیش ئەینوسن و ئەیڵێن ،ڕێک ئەڵێی هەواڵی دووبارە ڕزگارکردنەوەی کەرکوکە نوسیویانەو شەوان بەو دەنگە دلێرە ئەیخوێننەوە ،ئەی ئیتر چۆن خەوێکی خۆشت لێئەکەوێ؟ ئەی چار چییە؟ هەرچەند لەگەڵ میدیا بدوێی بێسوودە، نە سانسۆر هەیە نە ئەشبێت ،کورد وتەنی دەرگای خۆ‌و قایمکەو دراوسێ ماڵ بە دز مەکە ،باشترین چارەسەری دورکەوتنەوە لە خەم وازهێنانە لە میدیا خەمهێنەرەکان، بە گرنتی هەر لە ئێستاوە تا ئەمرن گوێ لە هەواڵ مەگرن یەک زیان چییە نایکەن، خۆی ئەسڵەکە وابوو میدیاکان تەربیەتی ئێمە دابەن ،بەاڵم ئیتر رۆژگارەکە وا چەرخاوە ئەوە ئێمەین ئەبێ تەربیەتی میدیا بێ ویژدان و دڵرەقەکان بدەین، وازیان لێبهێنین و وێڵیان بکەین ،ئێمە نەبین ئەوان هەر هیچ نابن ،با لە خەمخانە دەرچین ،پێکەنین و شادی تەمەنمان درێژ ئەکەن و تەندروستیشمان باشتر ئەکەن.
د� پ��ەروەردە و ن��وێ��� ن� ن
16
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
نیوەی په‌یمانگاو سهنتهرەکان بێ مۆڵه‌تن و لەژێر چاودێری هیچ الیەکدا نین! مهزههركهریم
كهمالقهرهداخی
په‌روه‌رده‌و گرێکوێرهكانى گومان له‌وه‌دا نییه كه په‌روه‌رده‌و فێربوون له‌م هه‌رێمه‌دا هێنده پڕ گرێوگۆڵهو ماكی هه‌ڵه زه‌قه‌كان چه‌قیوه به‌ئاوه‌زی تاكی كورددا، تا ده‌یان ساڵی‌تر كۆرسی مه‌عریفه وه‌ربگرێت ده‌ربازی نابێ. هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا تەنیا بواری ئه‌وه هه‌یه له ده‌رگای په‌روه‌رده بدهینو جیای بكه‌ینه‌وه له فێربوون ،فێربوون تاڕاده‌یه‌ك له قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كاندا له به‌رچاو گیراوه‌و سه‌رقاڵن پێوه‌ی ،ئه‌مه‌ش كاره‌كه‌ی ئاوه‌ژو ئاڵۆزتر كردووه ،به واتایهكیتر ده‌بوا په‌روه‌رده له پێشتر‌و له‌به‌رچاوتر بگیرایه‌و له خه‌یاڵدانی كه‌سانی پسپۆڕ له‌م بواره‌دا ژانره‌كانی ژانی ههنوكهییان بایه . كه نه‌بووه چۆن ؟ بۆ وه‌اڵمی پرسیاره‌كه‌ی خۆم ،ده‌توانم بڵێم :خوێنه‌ری به‌ڕێز چاوێك بهكۆمهڵگاكهماندا بگێره‌و به‌وردی ته‌ماشا بكه سیاسه‌تمه‌دارێكی گه‌وره‌یه ،پله‌و پایه‌ی به‌رزه، خاوه‌نی شه‌هاده‌یه ،بگره دوو سێ بڕوانامه‌ی له ده‌ره‌وه به‌ده‌ست هێناوه ،له ڕووه زانستیهیكهوه ملمالنێ له ته‌ك هاوپیشه بیانییه‌كاندا ده‌كات. كه‌چی له‌به‌رئه‌وه‌ی باش په‌روه‌رده نه‌كراوه “نه‌وت دزه“ پزیشكه خاوه‌نی دكتۆرایه ،پڕۆفیشناڵه له بواره‌كه‌ی خۆیدا ،له‌به‌رئه‌وه‌ی باش په‌روه‌رده نه‌كراوه ،كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ی ده‌كات قۆڵی ده‌بڕێ .دوو قات پاره‌ی لێ ده‌كێشێته‌وه. ئه‌ندازیاره ،بۆردهكانی به‌قه‌د بااڵی خۆی له ئۆفیسه‌كه‌یدا هه‌ڵواسیووه ،له‌به‌رئه‌وه‌ی باش په‌روه‌رده نه‌كراوه ،داوای به‌رتیل ده‌كات بۆ خاتری ئه‌وه‌ی پولی زیاتر له باخهڵدابێ. كه‌ره‌سته‌ی بێ كوالێتی به‌كارده‌بات .هه‌ر ئه‌مه نا ..ته‌نانه‌ت ئه‌م درمه كوشنده‌یه شۆڕبووەتهوه بۆ میحراب‌و مینبه‌ره‌كانی مزگهتیش! زۆرن ئه‌و مه‌الیانه‌ی ئه‌م ده‌رده له په‌لوپۆی خستوون ،هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی باش په‌روه‌رده نه‌كراون “بێگومان هه‌موویان نا” ئه‌مه مشتێكه له خه‌روارێك .بێگومان كه باسوخواسمان له‌مه‌ڕ په‌روه‌رده‌یه ،ڕاسته‌وخۆ به‌ركه‌وتنمان ده‌بێ ده‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ،ئه‌وانیش بریتین له كارگوزار، كارمه‌ند ،مامۆستا‌و یاریده‌ده‌رو به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیاریش. به‌وپه‌ڕی هه‌ست بهبهرپرسیارییهوه ،ئه‌م خێزانه‌ش حاڵیان له‌و توێژانه‌ی سه‌ره‌وه خراپتر نه‌بێ باشتر نییه .له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی كه زیاد له بیست‌و پێنج ساڵه له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌م، ده‌توانم بڵێم ئه‌ركی سه‌ره‌كی‌و كاریگه‌ر ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی مامۆستا ،ئه‌م چه‌مكه فره ڕه‌هه‌نده كه په‌روه‌رده‌یه بهقوتابیو خوێندكار بگه‌یه‌نێ. دروست وایه سااڵنه خولی شیاویان بۆ بكرێته‌وه كه زۆر له‌مێژه وه‌زاره‌ت ده‌ستی لێ شۆردووه! له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه خودی مامۆستا خۆی كه‌مته‌رخه‌مه‌و ناتوانێ له‌گه‌ڵ ڕه‌وته مۆدێرنه‌كه‌دا خۆی بگونجێنێ ،له كه‌لی جه‌هل نایه‌ته خواره‌وه‌و شایه‌تومان به‌شانی په‌رورده‌ی تازهگهردا ناهێنێ. بیگومان هه‌موویان نا. ده‌رباره‌ی یاریده‌ده‌رو به‌ڕێوه‌به‌ریش خوا هه‌ڵناگرێت ئه‌وه‌نده‌ی من تێبینیم كردووه، كارگێڕییهو كه‌متر زیاتر كاره‌كانیان فریای پراكتیزه‌كردنی په‌روه‌رده ده‌كه‌ون، سه‌رپه‌رشتیاره‌كان كه كه‌متر له قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كاندا ههنو ده‌بینرێن ،له ساڵه‌كه‌دا له ژماره‌ی په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست تێناپه‌ڕێ سه‌ردانیان ،له هه‌گبه‌ی بن هه‌نگڵیان په‌روه‌رده‌و فێربوون هه‌ر شه‌پۆله‌و نابێ به ته‌وژم. له ناو ئه‌م قاتوقڕییه‌دا كه سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ژیانی گرتووەته‌وه ،پانتایی په‌روه‌رده بۆسۆی پاشه‌كشه‌ی لی به‌رزده‌بێته‌وه، له ته‌ك ئه‌وه‌شدا هیوایه‌ك ،داچڵهكانێك، تێڕامانێك ،درزێك ،دهالقهیهك ،هه‌رده‌بێ ههبێو هه‌یه تالێیهوه په‌روه‌رده‌یه‌ك ئه‌زموون بكه‌ین، منداڵه‌كانمانی پێگۆش بكه‌ین .ڕقی دنیایان له خۆپهرستیبێ ،ڕقی دنیایان له دووبهرهكیبێ، ڕقی دنیایان له دزیبێ ،ڕقی دنیایان له جهنگبێ، ڕقی دنیایان له ڕقبێ.
سه‌نته‌رى فێرکاری کە بێمۆڵه‌ت بووە ،قۆڵى زیاد حهمهالو و منداڵه‌كه‌شیان بڕیوه ،چونکە ساڵى رابردوو له سه‌نته‌رێكى بێمۆڵه‌ت ،سێ سه‌د هه‌زاریان لێوه‌رگرتووه تا كوڕه‌كه‌ی فێرى زمانێکی بیانی ببێ “کەچی هیچ فێر نه‌بوو” زیاد حهمهالو ،بۆ وەرگرتنی مافی خۆی، له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده سكااڵى لەسەر ئەو سەنتەرە تۆماركردووه ،بەاڵم وەاڵمی وەزارەت ئەوەبووە کە ئەو سەنتەرە مۆڵه‌تى لە وەزارەت وەر نەگرتووە! هەر زیاد نییە کە دوچاری کێشە هاتووە لەگەڵ سەنتەر و ناوەندەکانی فێرکاری گەنجانو مندااڵن ،بەڵکو دەیان کەس ئەو کێشەیەیان هەیەو نازانن سکااڵ بەرنە الی کێ. وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه کە ده‌یان سه‌نته‌رو په‌یمانگا هه‌ن مۆڵه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یان نییه‌و خولى به‌هێزكردنى زمان‌و خولى وانه‌ى پیشهیىو زانستى بۆ خوێندكاران‌و مندااڵن ده‌كه‌نه‌وه. بۆیە وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ناتوانێ چاو‌دێر بێت به‌سه‌ریانه‌وه. ئێستا ١٢٠پهیمانگاو سه‌نته‌رى پیشەیى له‌الیه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سلێمانیه‌وه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌و چاودێرى ده‌كرێن، به‌اڵم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌روو ١١٠پهیمانگاو سه‌نته‌ره‌وه هەن کە مۆڵه‌تیان نییه. ئاكۆ عه‌بدولمه‌جید ،به‌رێوه‌به‌رى فێركردنى پیشه‌یى له په‌روه‌رده‌ى گشتى سلێمانى ،به “زه‌مه‌ن”ى وت“ :به‌شێوه‌ى دوكان‌و سه‌نته‌رو رێكخراو گروپ ،خولى هاوینه ده‌كه‌نه‌وه‌و پاره له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرن .وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده داوای لێكردوون بێن‌و مۆڵه‌ت وه‌ربگرن ،کەچی تائێستا بێمۆڵەتەکان به‌ده‌م داواكه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه نه‌هاتوون”. په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ،له‌مساڵدا 3٠ى مۆڵه‌تى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رو په‌یمانگای داوه، به‌راورد بهسااڵنى ڕابردوو ڕۆژ به‌ڕۆژو ساڵ به‌ساڵ ژماره‌ى په‌یمانگاو سه‌نته‌رى بێمۆڵهتو مۆڵه‌تداره‌كان له زیادبووندان. ئاكۆ عه‌بدولمه‌جید ،داواى له هاواڵتیان كرد ئه‌و په‌یمانگاو سه‌نته‌رانه هه‌ڵبژێرن كه مۆڵه‌تیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ى هه‌ركاتێك سكااڵیان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه بێن‌و سكااڵ تۆمار بكه‌ن”ئێمه مافه‌كه‌یان بۆ وه‌رده‌گرینه‌وه به‌اڵم به‌داخه‌وه تائێستا دایك‌و باوكێکمان نه‌بینیوه بێت‌و سكااڵ تۆمار بكات”. لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان،
هیچ به‌دواداچوونێكیان بۆ ئه‌و سه‌نته‌رو په‌یمانگایانه نه‌كردووه كه مۆڵه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یان نییەو به‌ناوى جیاجیاوه خول ده‌كه‌نه‌وه‌و پاره لە هاواڵتیان وه‌رده‌گرن. ئاشنا عه‌بدوڵاڵ ،ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان ،بۆ “زه‌مه‌ن” وتى: “تائێستا به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و ڕێكخراوه په‌یمانگاو سه‌نته‌رانه نه‌كردووه كه مۆڵه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده‌یان نییه .به‌اڵم بۆ داهاتوو یه‌كێك ده‌بێ له‌كاره‌كانى لیژنه‌كه‌مان و بۆخۆشمان هه‌ستمان به‌و دیارده‌یه كردووه‌و دواى پێكهێنانى کابینە ،كارى جدى له‌سه‌ر ده‌كەین”. به‌شێك له‌سه‌نته‌رو په‌یمانگا مۆڵهتدارهكانیش نایشارنه‌وه ئه‌و په‌یمانگاو سه‌نته‌رانه‌ى کە مۆڵه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یان نییه ،له‌شكۆى كاره‌كانى ئه‌وانیشیان كهمكردووەتهوهو متمانەی هاواڵتیانیان لەدەستداوە. هیوا مه‌حمود ،به‌رێوه‌به‌رى په‌یمانگاى ئینته‌رچه‌ینج ،وتى“ :به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ژماره‌یه‌ك مه‌رجى قورس بۆ ئێمه داده‌نێ ،به‌اڵم هیچ ڕێگرییه‌ك له‌و سه‌نته‌رو رێكخراوانه ناكات به‌بێ ڕه‌چاوكردنى هیچ ڕێسا‌و یاسایه‌كى تهندروستىو په‌روه‌رده ،كه‌سانێك لهكۆاڵنێكدا خانوویه‌ك ده‌گرن به‌كرێ‌و ده‌ڵێن ئێمه رێكخراوین بهڕاستو چه‌پ پاره وه‌رده‌گرن ئه‌مه‌ش زیانى بۆ ئێمه هه‌بووه ،چونكه بێ متمانەیى الى هاواڵتیان دروستكردووه”.
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستانیش چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا داوایان له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كرد ئه‌و سه‌نته‌رو په‌یمانگایانه‌ى مۆڵه‌تیان نییه لێكۆڵێنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌اڵم تائێستا نه‌كراوه. نه‌وشیروان حه‌مه‌غه‌ریب ،ئه‌ندامى لقى سلێمانى یه‌كێتى مامۆستایان ،ده‌ڵێت :داوامان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كرد لێكۆڵینه‌وه له‌و ژماره زۆرى سه‌نته‌ره‌كان بكات ،به‌اڵم ئه‌وان به‌ده‌ستێوه‌ردان شته‌كه‌یان وهرگرتو گوێیان له‌ئێمه نه‌گرت”. وتیشى“ :ئێستاش كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به‌ناوى سه‌نته‌رو ڕێكخراو‌و پهیمانگاوە ده‌وره دهكهنهوەو پاره وه‌رده‌گرن و كه‌سیش ناپرسێته‌وه ئاخۆ ئه‌و كه‌سانه به‌چى مه‌رجێك ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ن و مندااڵن باجه‌كه‌ى ده‌دەن”. ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دایكان‌و باوكان ئاگادار دەكاتەوە هەر سەنتەرو پەیمانگایەك مۆڵەتی نەبوو ئەوا منداڵەكانیان نەنێرنە ئەو جێگانەو بەزووی بەرێوەبەرایەتی پەروەردە گشتی ئاگادار بكەنەوە ،تا لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو جێگایانەدا بكرێت. نیاز ئەحمەد ،سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ “زەمەن” وتی“ :هەر پەیمانگاو سەنتەرێك دەكرێتەوە دەبێت مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ئەو پارێزگایە وەربگرێت‌و نرخ‌و كاتەكانی وانەوتنەوەش هەر لەوێوە دیاری
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به‌ناوى سه‌نته‌رو ڕێكخراو‌و پهیمانگاوە ده‌وره ده‌كه‌نه‌وه‌و پاره وه‌رده‌گرن و كه‌س لێیان ناپرسێته‌وه دەكرێت ،ئەگەر هەر پەیمانگاو سەنتەرێك مۆڵەتی نەبێت بێگومان ئاگادار دەكرێنەوە لەرێگەی پەروەردەوە”. ئاماژەی بەوەكرد ،ساڵی رابردوو چەندین سەتنەرو پەیمانگای بێ مۆڵەت هەبوەو لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە. وتیشی“ :سەنتەرو پەیمانگاكان ناتوانن كارەكانیان بەنهێنی‌و شاراوەی بكەن هەر ئاشكرا دەبن‌و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت”.
پشووی هاوین بۆ پشوودانه نه‌ك خوێندن ڕههێڵتهڵعهتدزهیی خوێندن‌و چوون بۆ خوێندنگا ،گرنگه‌و ده‌بێ هه‌موو منداڵێك كه بوو به‌شه‌ش ساڵ ،ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ست پێبكات ،تا بڕوانامه به‌ده‌ست دەهێنێ به‌رده‌وامبێ. ساڵی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی نۆ مانگ ده‌بێ ،كه تیایدا خوێندكار ئه‌م ماوه‌یه‌دا به‌پێی به‌رنامه‌و پڕۆگرامی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ،فێری ئه‌و بابه‌تانه ده‌كرێ كه ده‌بێ فێری ببێ. له ماوه‌ی خوێندن خوێندكاره‌كان ئه‌ركی زۆریان له‌سه‌ره كه له‌الیه‌ن مامۆستاكانیان پێیان دهدرێو ده‌بێ ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌م ساڵه‌ی خوێندندا پێیان ده‌درێ ،به‌باشی فێری ببن .بۆیه له دوای ته‌واوبوونی كاتی خوێندن له خوێندنگا و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه ده‌بێ كاتێكی زۆر به‌كاربهێنن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه مامۆستا پێیانی داوه ،ئه‌مه‌ش واده‌كات كه كاتی زۆریان نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانیان یان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان به‌سه‌ر ببه‌ن، یان به‌دوا حه‌زو ئاره‌زو خولیاكانیان بكه‌ون. پاش ئه‌وه‌ی خوێندكاره‌كان ئه‌و ماوه زۆره‌یه‌ی كه له خوێندن به‌سه‌ری ده‌به‌ن، پێویستیان به پشووه تا كاتێكیان هه‌بێ بۆ ئه‌وی له‌گه‌ڵ خێزان‌و هاوڕێكانیان به‌سه‌ری ببهنو گه‌شه بهخولیاكانی خۆیان بده‌ن ،یان گهشتو سه‌یران بكه‌ن. له هه‌رێمی كوردستان سێ مانگ پشووی هاوینه‌یه ،پشووی هاوینه كاتێكه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران به‌كاریبهێنن بۆ خۆشی‌و خولیاكانی خۆیان نه‌ك بۆ خوێندن. دیارده‌یه‌ك باڵوبووەتهوه کە چه‌ندین سه‌نته‌رو گروپ‌و خوێندنگا‌و په‌یمانگا ،خولی خوێندن ده‌كه‌نه‌وه‌و ڕیكالم ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی
دوو مانگ مه‌نهه‌جیان پێته‌واو ده‌كه‌ن! سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه گره‌نتی ته‌واو كردنی مه‌نهه‌جیان پێده‌ده‌ن. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ،ئه‌م مامۆستایه‌ی كه به‌ڵێن ده‌دات كه له ماوه‌ی دوومانگی هاویندا مه‌نهه‌ج ته‌واو بكات ،بۆچی له ماوه‌ی نۆ مانگدا ناتوانێ مه‌نهه‌جی قوتابخانە ته‌واو بكات؟ ئه‌ركی الیه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه ڕێگری له‌م بازرگانییه بكه‌ن كه بهخوێندنو خوێندكارانەوە ده‌كرێ .چاودێری مامۆستاكان‌و خوێندنگاكان بكه‌ن كه ئه‌ركی خۆیان وه‌كو پێویست جێبه‌جێ بكهنو به‌شێوازێك وانه‌كان بڵێنه‌وه كه خوێندكار به‌باشی فێرببێو پێویستی به مامۆستای تایبه‌ت نه‌بێ ،یان بچێ بۆ خولی فێربوون ،قورساییه‌كی ئابووری زۆریش نه‌خرێته سه‌ر خێزانه‌كان. نۆ مانگ زۆر زۆره بۆ ئه‌وه‌ی مه‌نهه‌ج به‌ته‌واوی بوترێته‌وه ،به‌مه‌رجێك وانه‌كان له‌الیه‌ن مامۆستاكان به‌شێوازێك بوترێنه‌وه كه زۆربه‌ی خوێندكاران فێری ببن‌و سوودی
لێوه‌ربگرن ،به‌مشێوه‌یه پێویست ناكات كه له پشووی هاویندا بچێ بۆ خولی فێركردن. خوێندكاران پێویستیان به پشووههیه، به‌تایبه‌ت كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زۆربه‌ی كاته‌كه‌یان به خوێندن و تاقیكردنه‌وه به‌سه‌ر بردووه ،له كۆتایی ده‌بی پشوو به خۆیان و مێشكیان بده‌ن تا بۆ ساڵی داهاتوو به خۆشی و شه‌وقه‌وه بگه‌رێنه‌وه بۆ خوێندنگا ،ئه‌م پاڵه‌په‌ستۆ زۆره‌ی كه ده‌خرێته سه‌ر خوێندكار له الیه‌ن خێزان و خوێندنگاوە بۆ ئەوەی هه‌موو كاته‌كه‌ی به‌كار بهێنێ بۆ خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی باش، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی الوازی ئاستی خوێندكار. ئێمه‌ی مرۆڤ پێویستمان به پشوو هه‌یه له هه‌موو ڕووێكه‌وه ،وه‌ك چۆن كرێكار پێویسته پشوو به جه‌سته‌ی خۆی بدات دوای كارێكی
زۆر تا بتوانێ بۆ ڕۆژی دواتر كاره‌كه‌ی به باشی ئه‌نجام بدات ،هه‌روه‌ها خوێندكاریش پێویستی به‌وه‌یه كه پشوو به مێشكی بدات تا به گڕوتینێكی زۆره‌وه به‌ره‌و خوێندنی ساڵی داهاتوو بڕوات. ئه‌ركی دایك‌و باوك‌و خێزانه كه هه‌وڵبده‌ن سوود له پشووی هاوینه وه‌ربگرن و ته‌رخانی بكه‌ن بۆ به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ یه‌كتر ،ئه‌م ماوه‌یه زیاتر له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه‌و هه‌وڵبده‌ن پشوو له كاره‌كه‌یان وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بن وئه‌م چاالكیانه ئه‌نجام بده‌ن كه ده‌بێته مایه‌ی خۆشی‌و خۆشه‌ویستی زیاتر له نێوان ئه‌ندامانی خێزانهكهیانو په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێزتر ده‌كات..
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )23سێشەممە 201٩/6/2٥
راپۆرتی دوو رێكخراوی ناوخۆیی و ئەمریکیی:
�� ڵ���ە ڵ��گە
15
كێشە خێزانییەكان بەڕێژەیەكی یەكجار زۆر زیادیان كردووە
دەروون نیگا گۆشەیەكی دەروونیی ،پەروەردەیی ،كۆمەاڵیەتییە د .سەمەد ئەحمەد* هەفتانە دەینووسێت
زەمەن رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان WOLA بەهاوكاری رێكخراوێكی ئەمریکی راپۆرتێكیان سەبارەت بەیاسای بەرەنگاربوونەوەی خێزانییی باڵوکردووەتەوە و دەڵێن ،كێشە خێزانییەكان لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی یەكجار زۆر روویان لەزیادبوون كردووە و سااڵنەش رێژەكە بەرەو زیادبوون دەڕوات پەرلەمانی كوردستان ساڵی 2011یاسای ژمارە 8ی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی لە هەرێمی كوردستان پەسەندكردووە ،بەاڵم بەوتەی چاالكوانانی ژنان دوای هەشت ساڵ ،تائێستاش یاساكە وەكو خۆی جێبەجێ نەكراوە. رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان بەهاوكاری رێكخراوی NEDی ئەمریکی ،راپۆرتی چاودێری جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیییان باڵوكردەوە كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئەنجامیانداوە تێیدا راپرسی لەسەر یاساكە و بەراوردی توندوتیژی بەپێی ناوچەكان خراوەتەڕوو. بەپێی راپۆرتەكە كە دانەیەکی دراوە بە “زەمەن” ،لەو راپرسییەدا 506كەس کە تەمەنیان لە 15تا 60ساڵ و لە رەگەزی مێ 361كەس و لە رەگەزی نێر 145بەشدارییان کردووە. لەو راپرسییەدا پرسیاری تا چەند زانیاریت هەیە لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی لەبەشداربووان كراوە ،بەاڵم 275كەس %54,34زانیاری‌یان نەبووە 162 ،كەس %32,01 تاڕادەیەك زانیاری‌یان هەبووە 69 ،كەس %13,63 زۆر زانیاری‌یان هەبووە. راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە “لەمەوە روون دەبێتەوە زۆرینەی بەشداربووانی راپرسییەكە هیچ زانیارییەكیان لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی خێزان لەتوندوتیژی نییە و رێژەیەكی كەم زانیاری‌یان هەیە ،ئەمەش رێژەیەكی ترسناكە و جێگەی هەڵوەستەكردنە ،چونكە لەڕاستیدا یاساكە گرنگە و كاتێكی زۆر بەسەر دەرچوونیدا تێپەڕیوە و پێویست بوو تاكەكانی كۆمەڵگە زانیاری‌یان لەسەری هەبێت”. لە پرسیارێكی دیكە سەبارەت بەوەی تا چەند زانیاریت هەیە لەسەر دادگای توندوتیژی خێزانیی؟ 270كەس %53,35زانیاری‌یان نەبووە169 ، %33,39تاڕادەیەك زانیاری‌یان هەبووە 67 ،كەس 13,24زانیاری زۆریان لەسەری هەبووە. راپۆرتەكە دەڵێت “لەمەوە روون دەبێتەوە وەك چۆن هاواڵتیان شارەزاییان لەسەر یاساكە نییە، بەهەمانشێوە زانیاری‌یان لەسەر دادگای توندوتیژی خێزانییش زۆر كەمە ،بۆیە كاركردن لەسەر هۆشیاری لەسەر یاساكە یارمەتیدەر دەبێت لەسەر ئەم الیەنەش”. بۆ پرسیاری تا چەند رازیت لەئەندامانی لیژنەی ئاشتەوایی ،ئایا توانیویانە وەكو پێویست هاوكار بن و كێشەكەت بۆ چارەسەر بكەن؟ 176كەس %34,78بە نەخێر وەاڵمیان داوەتەوە 197 ،كەس %38,73بە تاڕادەیەك وەاڵمیان داوەتەوە133 ، كەس %26,28بە زۆر وەاڵمیان داوەتەوە. راپۆرتەكە وتویەتی “لێرەوە دەردەكەویت لیژنەی ئاشتەوایی تاڕادەیەك توانیویانە ئەو رۆڵە گرنگە ببینن ،بەاڵم لەبەرئەوەی رێژەكە زۆر بەرز نییە پێویستە لەسەر ئەندامانی لیژنەكان باشتر بتوانن رۆڵی بەرچاو ببینن لە ڕاییكردنی كەیسەكان”. لە پرسیاری چ جۆرە توندوتیژییەكت بەرامبەر کراوە؟ 296كەس %58,49وتوویانە توندوتیژی دەروونیی 184 ،كەس %36,36جەستەیی38 ، %7,50كەس وتوویانە توندوتیژی سێکسیی. وەكو راپۆرتەكە روونیکردووەتەوە “لەوەوە دەردەكەوێت زۆربەی قوربانییەكان رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە لە خێزانەكان توندوتیژی دەروونییان بەرامبەر کراوە وەك ئیهانەكردن، جنێودان ،بۆیە پێویستە بایەخی تەواو بە الیەنی دەروونیی قوربانییەكان بدرێت لەكاتی سەردانیكردنیان بۆ الیەنە پەیوەندیدارەكان و هەوڵ بدرێت بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی الیەنی دەروونی قوربانییەكان و كردنەوەی نەخۆشخانەی دەروونی تایبەت بەقوربانییان”. سەبارەت بەوەی تا چەند دادوەر و فەرمانبەرانی دادگای توندوتیژی خێزانیی هاوكارت بوون و كارئاسانیان بۆ كردویت؟ 117كەس %23,12 وتوویانە هیچ 269 ،كەس %53,16وتوویانە تاڕادەیەك 120 ،كەس %23,71یش وتوویانە زۆر. بەپێی راپۆرتەكە “لەوەوە دەردەكەوێت تاڕادەیەك دادگاكان توانیویانە هاوكاری كەیسە خێزانییەكان بێت كە جێگەی دەستخۆشییە ،بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا ئەو كەسانەی ناڕازین لەكاروباری ناو دادگاكان رێژەیەكی كەم نییە بۆیە پێویستە كاری جدیتر لەسەر ئەم الیەنە بكرێت بۆ كەمكردنەوەی رێژەكە لەالیەن دادوەران و فەرمانبەرانی ناو دادگاكان لەڕێگەی هاوكاری و رێنمایی زیاتری قوربانییەكان”. لەوەاڵمی ئەوەی ئایا لێكۆڵینەوە لەگەڵتدا نهێنی بووە؟ 248كەس %49,01وتوویانە بەڵێ256 ، كەس %50,59یش وتوویانە نەخێر.
درۆی تێكەڵكردنو خۆهەڵكێشان لەالی منداڵ..
٪٤٩ی بەشداربووان دەڵێن لەالیەن مێردەکانیانەوە دوچاری توندوتیژی بوونەتەوە
٪٧ی بەشداربووان وتوویانە رووبەڕووی توندوتیژی سێکسیی بوونەتەوە
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە ،بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی ،دەبێ لێكۆڵینەوە لەكەیسە خێزانییەكان بەنهێنی بێت، بەاڵم ئەم دەرەنجامە پێیان دەڵێت ئەو نهێنی پارێزییەی كە پێویستە لەم جۆرە كەیسانەدا هەبێت بەڕێژەیەكی كەم بوونی هەیە و ئەوەش چەندین هۆكاری هەیە لەوانەش نەبوونی دادگایەكی تایبەتمەند بەكەیسە خێزانییەكان و بینینی هەموو جۆرە داواكان لەالیەن دادگای كەتن و زۆری ژمارەی داواكان لەدادگای لێكۆڵینەوە و نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ دادگای لێكۆڵینەوە كە ئەمەش تێكەاڵوی دروست دەكات. هەروەها باسیان لەوەكردووە ،نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ لێكۆڵینەوە لەكەیسە خێزانییەكان كە زۆرجار روودەدات لێكۆڵینەوە لەژوورێكی بچو‌وكدا دەكرێت لەكاتێكدا چەند لێكۆڵەرێك هەن ئەمانە و چەندین هۆكاری دیكە وا دەكات كە نەتوانرێت نهێنی تەواو بپارێزرێت. چ كەسێك توندوتیژی بەرامبەر ئەنجام داویت؟ بۆ ئەو پرسیارەش 250كەس %49,40وتوویانە هاوسەر پیاو 24 ،كەس %4,74وتوویانە خێزان ژن 45 ،كەس %8,8وتوویانە برا 49 ،كەس %9,6 وتوویانە باوك 138 ،كەس %27,27وتوویانە كەسانی تر تا پلە .4 راپۆرتەكە وتویەتی “لەم ئەنجامەوە دەردەكەوێت زۆرینەی ئەوانەی توندوتیژی بەكاردەهێنن نێرینەن لەنێرینەش پیاوانن بەرامبەر هاوسەرەكانیانن ،بۆیە پێویستە زیاتر هەوڵی هۆشیاری نێرینە بدرێت بەكردنەوەی خولی جۆراوجۆری هۆشیاری تا لەو رێگەیەوە بتوانرێت رێژەی توندوتیژییەكان كەم بكرێنەوە”. ماوەی چەندێكە كێشەكەت لەدادگایە؟ بۆ وەاڵمی ئەو پرسیارەش 149 ،كەس %29,44وتوویانە 1 تا 3مانگ 93 ،كەس %18,37وتوویانە 3تا 6 مانگ 113 ،كەس %22,33وتوویانە 6تا 1ساڵ. راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە “لەوەوە بۆمان دەردەكەوێت ئەو كێشانەی لەدادگاكانن ماوەیەكی زۆریان پێدەچێت تا یەكالیی دەبنەوە تەنانەت زۆرجار روویداوە بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆری خایاندووە كێشەكە یەكالیی نەبووەتەوە
سكااڵكار وازی لەسكااڵكەی هێناوە ئەمەش زۆرجار هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كەمی دادوەر و فەرمانبەری ئەو دادگایە”. هەروەها دەڵێت :بۆیە پێویستە الیەنی پەیوەندیدار هەوڵی جدی بدات كە دادوەر و فەرمانبەری زیاتر دابین بكات بۆ دادگاكان تا چیدی بەهۆی دواكەوتنی كاتەوە مافی سكااڵكار نەفەوتێت و بێ‌ئومێد نەبێ لەتۆماركردنی سكااڵكەی. لەبەشێكی دیكەی ئەو راپۆرتەدا ئاماری توندوتیژییەكانی سااڵنی 2017و 2018بەپێی پارێزگا و ئیدارەكانی هەرێم باڵوكراونەتەوە بەم شێوەیە: پارێزگای سلێمانی: ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی دژی ژنان: ساڵی 2017دوو هەزارو31 ساڵی 2018دوو هەزار و 39 ئاماری دادگای لێكۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانیی: ساڵی 2017حەوت هەزار و 113 ساڵی 2018پێنج هەزار و 298 ئاماری دادگای كەتن توندوتیژی خێزانیی: ساڵی 427 2017ساڵی 301 2018 نووسینگەی رۆژئاوا :ساڵی ،1556 2017ساڵی 1804 2018 پارێزگای هەولێر: ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی دژی ژنان: ساڵی 2909 2017ساڵی 3691 2018 دادگای لێكۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانیی: ساڵی 4029 2017ساڵی 6537 2018 ئاماری دادگای كەتن توندوتیژی خێزانیی: ساڵی 196 2017ساڵی 281 2018 پارێزگای دهۆك: ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی دژی ژنان: ساڵی 2324 2017ساڵی 2620 2018 دادگای لێكۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانیی: ساڵی 4098 2017ساڵی 5336 2018 دادگای لێكۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانیی:
لە راپرسییەکدا ٪٥٤ی بەشداربووان زانیاری‌یان لەسەر یاسای توندوتیژی خێزانیی نەبووە
ئامارەکان نیشانی دەدەن ئەو كێشانەی لە دادگاكانن ماوەیەكی زۆریان پێدەچێ
ساڵی 368 2017ساڵی 565 2018 پارێزگای هەڵەبجە: ئامارەكانی توندوتیژی لە پارێزگای هەڵەبجە ساڵی 38 2017ساڵی 67 2018 نووسینگەی سەیدسادق :ساڵی،110 2017 ساڵی 114 2018 ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی دژی ژنان: ساڵی ،902 2017ساڵی 1137 2018 نووسینگەی كەالر :ساڵی ،520 2017ساڵی 633 2018 لیژنەی ئاشتەوایی :ساڵی ،101 2017ساڵی 146 2018 نووسینگەی كفری :ساڵی ،194 2017ساڵی 144 2018 لیژنەی ئاشتەوایی كفری :ساڵی ،14 2017 ساڵی 6 2018 ئیدارەی راپەڕین بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی دژی ژنان: ساڵی ،545 2017ساڵی 582 2018 راپۆرتەكە رایگەیاندووە :لەو ئامارانەوە بۆیان روون دەبێتەوە كێشە خێزانییەكان لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی یەكجار زۆر روویان لەزیادبوون كردووە و سااڵنەش رێژەكە بەرەو زیادبوون دەڕوات ،ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە پێویستە بایەخێكی زیاتر بەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی بدرێت و كاری زیاتری لەسەر بكرێت ،هەوڵ بدرێت بۆ چارەسەری كێشە و گرفتەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاساكە لەدامەزراندن و زیادكردنی دادگای تایبەتمەند و بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەكان. هەروەها دەڵێن ،پێویستە بایەخی تەواو بەباڵوكردنەوەی هۆشیاری یاسایی بدرێت بەتایبەت لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی ،لەكاتێكدا الیەنە پەیوەندیدارەكانی وەكو حكومەت و پەرلەمان بەهۆی كێشەی دارایی و سیاسییەكانەوە لەئێستادا هیچ بایەخێك بە كێشە كۆمەاڵیەتییەكان نادەن.
لەئەڵقەی رابردووی گۆشەكەماندا ،سەبارەت بەرەهەندە سایكۆلۆژیاكانی درۆی منداڵ ،باسمان لەدرۆی خەیاڵیی كرد ،لەم ئەڵقەیەشدا هەوڵدەدەین ئاماژە بە دوو جۆری تری درۆی منداڵ بكەین. .2درۆی تێكەڵكردن :منداڵ لەسەرەتاكانی تەمەنیدا توانای تەركیزكردنو سەرنجدانی بۆشتەكان كەمو كز‌و الوازە ،بۆیە ناتوانێت هەموو ئەوانەی كە دەكەونە ژێر قەڵمڕەوی پێنج هەستەكانییەوە (بینین ،بیستن ،تامكردن ،بۆنكردن ،بەركەوتن) بەتەواوی لێیان تێ‌بگا ،یان دركیان پێبكات ،بۆیە لەكاتی گێڕانەوەی روداوەكاندا ،بەشێك لەڕوداوەكان تێكەڵ دەكات‌و ناتوانێت وەك ئەوەی كە رویانداوە، بگێڕێتەوە ،بەشێكیان لێالدەباتو بەشێكیش خۆی بۆیان زیاد دەكات .ئیتر بەمشێوەیە گێڕانەوەكانی منداڵ بۆ گەورەكان ،وەكو درۆكردن لێكدەدرێتەوە. دەبێت بزانین كە ئەم جۆرە درۆیەش هەر پەیوەندی بە باش پێنەگەیشتنی پرۆسە عەقڵییەكانی منداڵەوە هەیە.. تەركیزو سەرنجدان ،پەیبردن ،تێگەیشتن، بەراورد ،بڕیاردان ..هتد ،كۆمەڵێ پرۆسەی عەقڵی گرنگ‌و پڕ بایەخن لەژیانی مرۆڤدا ،پێگەیاندن‌و گەشەكردنی پرۆسە عەقڵییەكان ،لەالیەك پێویستییان بەكات هەیە ،لەالیەكی تریشەوە پێویستیان بەئەزموونكردن هەیە ،ئەزموونكردنیش پەكی لەسەر مەشقو راهێنان دەكەوێت ،بەاڵم لەبەرئەوەی منداڵ هێشتا لەسەرەتاكانی تەمەندایە، هەرواش دەرفەتی ئەزموونكردنی ژیانی كەمو سنوردارە ،بۆیە پرۆسە عەقڵییەكانی وەكو كەسێكی فامیدەو بەئەزموون لەكاردا نییە ،ئەمە هۆكاری یەكەم‌و كۆتایی ئەو تێكەڵكردنەیە كە لەقسەگێڕانەوەی منداڵدا بەدیدەكرێت ..بێگومان منداڵ هەرگیز د‌رك بەم تێكەڵكردنو قسەگۆڕكێیەی خۆی ناكات‌و وا نازانێك كە شتێكی نائاسایی رویداوە ،یان وەك ئەوەی گەورەكان پێیدەڵێن درۆكردن ،درۆیەكی كردووە. ئەوەی درۆی تێكەڵكردن لەدرۆی خەیاڵی جیادەكاتەوە ئەوەیە كە منداڵ لەدرۆی خەیاڵیدا، خەیاڵەكانی خۆی وەك راستی وێنا دەكات ،بەاڵم لەدرۆی تێكەڵكردندا ناتوانێت خەیاڵەكانی لەڕاستی جیابكاتەوە ،بۆیە ئەو واهەست ناكات كە درۆی كردووە ،بەڵكو وادەزانێت كە راستی وتووە. پسپۆرانی دەروونزانی منداڵ جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەم جۆرە درۆكردنەش پەیوەندی بە باش پێنەگەیشتنی مێشك‌و ژیری‌و هۆشیاری منداڵەوە هەیە ،نەك شتێكی تر ،بۆیە كاتێك مێشكی منداڵ باشتر گەشە دەكات‌و لەكاركردندا كاراتر دەبێت ،بەشێوەكی ئاسایی ئەم جۆرە درۆكردنەش لەالی منداڵ كەم دەبێتەوەو دواجاریش نامێنێت. .3درۆی خۆهەڵكێشان :ناوەرۆكی ئەم درۆیە ئەوەیە كە منداڵ زیادەڕۆییەكی زۆر لەباسكردنی ئازایەتیو توانای خۆیدا دەكات ،بەشێوەیەك كە دەوروبەری بەتەواوی هەستی پێدەكەن كە قسەكانی دورن لەڕاستییەوە .پسپۆرانی دەروونزانی منداڵ هۆكاری ئەم درۆكردنە بۆئەوە دەگەڕێننەوە كە ئەو منداڵە سەرسامە بەئازایەتیو توانای كەسێك ،بۆیە هەوڵدەدات كە خۆی بخاتە جێگەی ئەو كەسە.. واتا هەوڵی هەڵمژینی كەسێتی ئەو كەسە دەدات كە سەرسامەپێیو هیواخوازە وەكو ئەوبێت. منداڵ بەم جێگۆڕكییەی كەسێتی خۆی لەگەڵ كەسێكی ئازا‌و بەتوانادا ،زۆر ئاسودەو دڵخۆش دەبێت ..هێندە كاڵفامە وادەزانێت بەخۆهەڵكێشانەكانی ،دەوروبەریش ئاسودە دەكات ،نازانێت كە گەورەكان بە درۆزن‌و فشەكەری دەدەنە قەڵەم. پێویستە گەورەكان (دایكان‌و باوكان) لەئاست ئەم جۆرە درۆیەشدا ،منداڵ سزا نەدەنو سەرزەنشتی نەكەن‌و تەریقی نەكەنەوە ..هەروەها ناشبێت بەدەمییەوە پێبكەننو وەك قسەیەكی خۆش خۆهەڵكێشانەكانی منداڵەكە بۆ یەكتری بگێڕنەوە ،بەڵكو لەبری ئەمانە ،بەجوانترین شێوە رێنمایی بكەن كە راستگۆبێت ..ئەگەر ئەمەش ناكەن ،دەكرێت خۆهەڵكێشانەكانی فەرامۆش بكەن ،وەك ئەوەی كە شتێكی گرنگ روی نەدابێت. لەئەڵقەكانی داهاتوودا ،قسە لەبارەی جۆرەكانی تری درۆی منداڵەوە دەكەین. * پسپۆر لەبواری پەروەردە و دەروونناسیی..
�� ڵ���ە ڵ��گە
14
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
زیادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گشتی لە برەودایە
سەرۆکی لیژنەی شارەوانی پەرلەمان :دەبێ لە زیادەڕۆیی گەورەوە دەستپێبكرێت ناكرێت لە ناوچە هەزارنشینەكانەوە دەستپێبكرێت
مهزههركهریم یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان ،ئەوکاتەی خەڵک خەریکی جەژنە پیرۆزەو گەڕان بوون، تیمەکانی البردنی زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی ،لە گەڕەکێکی خۆرهەاڵتی شارەکە هەڵیانکوتایە سەر چەند خانوویەکو تێکیاندان. ئەو خانووانە چەند سەعاتێک پێش رووخاندنیان دروستکرابوون ،خاوەنەکانیان دەرفەتیان هێنابوو لە پشووی جەژن. بەاڵم شارەوانی پێی زانین و خانووەکانیان رووخاندن. به‌شێكى زۆرى ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه لهگوندهكانى نزیك شاره‌كانن كه‌به‌هۆى تێكه‌ڵ شاره‌كانه‌وه گه‌وره‌بوونى بهگهڕهكهكانى ناوشار ده‌بنه‌وه به‌وهۆیه‌وه خاوه‌نى ئه‌و زه‌وییانه‌ى ناوگوندهكان كه سااڵنێكى زوو به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا دراوه به باوباپیرانیان ،به‌اڵم ئه‌وان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌ت ئه‌و زه‌ویانه پارچه پارچه دهكهنو به‌نرخى جیاواز دهیفرۆشنەوە.
كاوە قادر ،یەكێكە لەو هاواڵتیانەی دوو مانگ لەمەوبەر لە یەكێك لە گوندەكانی سنووری سلێمانی زەوییەكی سەد مەتریی بەمەرجی ئەوەی کێشەی نەبێ بە چوار هەزار دۆالر كڕیوە ،ئێستا حكومەت نایەڵێت بیكات بە خانوو. كاوە قادر ،ماوەی هەشت ساڵە كرێچیە “وتم بەشكوم هەلێك هەڵکەوێ هەرچۆنێكبێ بیكەمە خانوو ،بەاڵم ئەوە پۆلیس‌و هێزە ئەمنییەكان دەورەیان داوین نایەڵن یەك بلۆك بخەینە سەریەك خاوەن زەویش پارەی خۆی وەرگرتووە كەس نازانێ لەكوێیە”. ئەمە تەنیا بەسەر كاوەدا نەهاتووە، سەدان هاواڵتی تریش هەن زەوییان لەگوندنشینەكانی دەرەوەی شارەكان كڕیوە دواتر حكومەت رێگری لێكردوونو پارەكەشیان فەوتاوە. هەشت ساڵ پێش ئێستا لەسنووری گوندی شێخ وەیساوا لەشاری سلێمانی چەندین دۆنم زەوی پارچە پارچە كراون‌و فرۆشران دواتر حكومەت دەستی بەسەرداگرت .ئەو كەسانەی زەوییەكانیان كڕی پارەكەیان فەوتا.
له‌ناو دارستانى چیای گۆیژه بەهۆی بردنی خۆڵەکەیەوە چەندین تاوەری کارەبا مه‌ترسى كه‌وتنیان هه‌یه بەشی زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی ئەوە ناشارێتەوە بەهۆی دۆخی قەیرانی دارایی‌و زۆری سەرپێچیەكانو پێڕانەگەشتی سەرپێچیەكان ،ڕۆژ بەڕۆژ سەرپێچی زیاتر‌و جیاوازتر ئەنجام دەدرێت. ئاری عوسمان ،بەرپرسی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی ،بۆ “زەمەن” وتی“ :رۆژ
نییە لە سنووری سلێمانی ئیجرائات لەگەڵ ئەو كەسانەدا نەكەین کە زیادەڕۆیی دەکەنە سەر موڵکی گشتی”. ئاری عوسمان ،نموونەی چەند لەئێستادا هێنایەوە، زیادەڕۆییەكی ژمارەیەك گەوڕو خان لەمەیدانی ئاژەاڵن لەشاری سلێمانی دروستكراون كە سەرچاوەی نەخۆشین ،لەگەڵ ئەوەشدا دەیان گەنجینە لەسەر رێگەی عەربەت سلێمانی دروستكراون ،كە بەشێكیان وەبەرهێنان مۆڵەتی پێداون بەشێكی دیكەشیان بەسەرپێچی و بێ مۆڵەت دروستکراون .هەروەها لەناو دارستانی شاخی گۆیژە كە چەندین تاوەری كارەبای لێیە تێكەڵەكەیان بردووە بەوهۆیەوە ئەو تاوەرانە مەترسی كەوتنیان هەیە كە بیست‌و دوو كەیڤی كارەبا دەگوازنەوە. بەرپرسی بەشی زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی ،ڕەتیكردەوە زیادەڕۆییكاران كەسانی دەستڕۆیشتوویان لە پشتەوەبێ یان خۆیان دەستڕۆیشتووبن“ .هیچ بەرپرسێكی حزبیی‌و حكومی بەرگری لەو كەسانە ناكات چونكە ئەوان لەیاسا الیانداوە دەستدرێژیان كردوەتە سەر موڵكی گشتی”.
ساڵی 2017پەرلەمانی كوردستان یاسای لێبوردنی گشتی دەركرد ،یاساكە بووەتە دەرفەتێك بۆ دەربازبوونی بەشێك لەوانەی زیادەڕۆیی دەكەنە سەر موڵكی گشتی. دەستەی دەسپاكی هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە زیادەڕۆیی بۆسەر موڵك‌و ماڵی گشتی بەردەوامە ،كەسانێكیش که دەستیان بۆ موڵك‌و ماڵی گشتی بردووە لەڕابردوودا بەر لێبوردنی گشتی كەوتوون وەك پێویست ئەو كێشەیە بنبڕ نەكراوە. حاكم ئەحمەد ئەنوەر ،سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم بۆ “زەمەن” وتی“ :وەك پێویست سزای ئەو كەسانە نەدراوە كە زیادەڕۆییان كردووە بەتایبەت ئەو زیادەڕۆییانەی لەسەر ئەرزی واقیع هەن نەك ئەوانەی لەداهاتوودا ڕوودەدەن، بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی زیادڕۆییان كردووە بەر لێبوردنی گشتی كەوتوون زیادەڕۆیش داخراوە، كەیسەكانیان بەردەوامە بنبڕنەكراوەو لەزیادبووندایە”. پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای زیادەڕۆیی لەسەر موڵكی دەوڵەت دەكات ،لە پرۆژەكەدا رێكاری
سنووردانان بۆ زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵكی دەوڵەت و كاركردن بۆ ئەو موڵكانەی زیادەڕۆییان لەسەر كراوە گیراوەتەبەر. سەرەڕای دەرچوونی یاسای ژمارە 7ی تایبەت بە زیادەڕەوی بۆسەر موڵكی گشتی لە پەرلەمانی كوردستان ،بەاڵم تائێستا كاری پێناكرێت. هاوڕێ محەمەد ،سەرۆكی لیژنەی شارەوانیو وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان ،وتی“ :ئێمە دەزانین زیادەڕۆیی هەیە لەگەڵ لیژنەكەماندا لەهەوڵی بڕیارێكداین تا حكومەتی پێوەپابەند بكەین بەاڵم كێشەی ئەوەشمان هەیە تائێستا حكومەت پێكنەهاتووە كارەكان وەك خۆیان ناچنە پێشەوە”. هاوڕێ دەڵێت“ :دەبێ لەزیادەڕۆیی گەورەوە دەستپێبكرێت ناكرێت لەناوچە هەزارنشینەكانەوە دەستپێبكرێت سەیر دەكەین هاواڵتیەكی نەبوو و بێ دەرەتان لەناو سەد مەتری بێ تاپۆدایەو بیڕوخێنی بەسەریدا لەبەرئەوەی پێتاپۆیە هەربۆیە دەمانەوێت چارەسەریش بۆ ئەوە بدۆزرێتەوە خەڵكی بەیەك چاو سەیربكرێت بەبێ جیاوازی”.
گۆمەگا لە رانیە ...گۆمێكی “شوم” تائێستا 14كەسی تێدا خنكاوە سامانعومەر هەرچەندە مەلەوانێكی باشبیت ئەگەر بە وریاییەوە لە “گۆمەگا” مەلە نەكەیت دوورنییە چێژی مەلەكردنەكەت لە چەند خولەكێك تێپەڕ نەكات‌و بگۆڕدرێت بۆ مەرگەسات. لە گوندی قەمتەرانی سەر بەناحیەی چوارقوڕنە لە قەزای ڕانیە گۆمێك بووەتە مۆتەكەی ئەو مەلەوانو كەسانەی كە بۆ خۆفێنكردنەوەو ساتێك مەلەوانی ڕووی تێدەكەن. كاتێك ناوی گۆمی “گۆمەگا” دەهێنرێت خەڵك راستەخۆ خەیاڵی بۆ الی خنكان دەچێ ،دانیشتوانی گوندی قەمتەرانیش بە شوێنێكی “شوم” ناویدەبەن. تائێستا خەڵكی ناوچەكە 14حاڵەتی خنكانیان ژماردووە ،كە هەشتیان دانیشتووی گوندەكە بوون ،ئەوە بێجگە لەوەی كە دەیانی تریش لە مەترسی خنكان ڕزگار كراون. زریان جەوهەر ،خەڵكی قەمتەرانە چوار كەس لە ئەندامانی بنەماڵەكەی لەو گۆمەدا خنكاون بۆ “زەمەن” وتی“ :لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا خوشكێكیو 3كەس لە ئامۆزاكانی لەو گۆمەدا خنكاون .خۆشی تائێستا 5كەسی لەمەترسی خنكان ڕزگار كردووە”. زۆرجار ئەو مەلەوانانەی كە بۆ ڕزگاركردنی ئەو كەسانەی كە لە گۆمەگادا مەترسی خنكانیان لەسەرە یاخود بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەكانیان خۆ فڕێدەدەنە ناو گۆمەكە لە ئەنجامدا خۆیان دەبنە قوربانی. وەك خنكانی دوو لە ئامۆزاكانی زریان جەوهەر ،كە بەمەبەستی ڕزگاركردنی دوو كەسی تر چووبوونە ناو گۆمەكەو ڕزگاریان كردوون ،بەاڵم خۆیان خنكاون. “مەترسی ئەو گۆمە لەوەدایە قوڵ‌و مەنگو ساردە ،بوونی ئەشكەوتو تاشەبەرد لەناو گۆمەكەدا یەكێكە لەو مەترسیانەی كە توشی ئەو مەلەوانو كەسانە دەبێتەوە كە دەچنە ناو گۆمەكە” زریان جەوهەر دانیشتووی گوندەكە وای وت.
لە تواناماندا نییە لەو سنوورە فراوانەدا هێماو نیشانە بۆ هەموو گۆمو ڕوبارەكان دابنێین
دەرهێنانەوەی تەرمێک لە گۆمی گۆمەگا خەڵكانێك كە لەوەرزی هاویندا بەو شوێنەدا تێپەڕیونو خەڵكی ناوچەكە نەبوون ،بەمەبەستی خۆی فێنكردنەوە مەلەیان لە گۆمەكەدا كردووەو خنكاون، هاواڵتیانی گوندەش دەڵێن پێویستە لەالیەن بەرگری شارستانی‌و دەزگا پەیوەندیدارەكان مەلەكردن لەو شوێنە قەدەغە بكرێت یان دانانی هێماو نیشانە
كە نیشانی بدات ئەو شوێنە بۆ مەلەكردن شیاو نییە. دوایین رووداویش خنكانی کوڕە شوانێكی تەمەن 17سااڵن بوو لە درەنگانێكی ئێوارەی ڕۆژی 6/14كە چەند كیلۆمەترێك ڕێگای بڕیبوو لە ناحیەی بالیسانەوە ڕووی لە گوندی قەمتەران كردبوو ،لە ئێوارەی ئەو ڕۆژەدا ویستویەتی
پشوویەك بدات‌و گەرما و ماندوویەتی خۆی لەناو گۆمەكەدا خاڵی بكاتەوە ،بەاڵم لە “گۆمەگا”دا خنكا. حسێن عەبدوڵاڵ ،وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ،بە “زەمەن”ی وت: “دوای ئەوەی پێیان ڕاگەیەندراوە كە جلوبەرگی كەسێك لەنزیك گۆمی (گۆمەگا) هەیەو ئەو گەنجە شوانەش دیار نەماوە،
تیمەكانیان چوونەتە شوێنەكەو تەرمی كەسێكیان دۆزیوەتەوە كە دەركەوتووە شوانەكەیە”. دەڵێت :لە توانایاندا نییە لەو سنوورە فراوانەدا هێماو نیشانە بۆ هەموو گۆمو ڕوبارەكان دابنێن‌و ناشتوانن قەدەغەی گۆم و ڕووبارەكان بكەن بۆ مەلەكردنو وەك ئەوەی هاواڵتیانی گوندەكە داوا دەكەن.
شوێنەواری پایەی پردێك تا ساڵی 1989بەسەر گۆمەگاوە بوونی هەبووە بەپێی بۆچوونی دانیشتوانی گوندەكەبێ دەگەڕێتەوە بۆ بوونی پرد لەسەردەمی عوسمانییەكان بۆ هاتوچۆی كۆچەرییەكان، دواتر لەساڵی 1989لەالیەن ڕێكخراوێكی ئیتالییەوە پایەكان دەتەقێندرێنەوەو پردەكە نۆژەندەكرێتەوە. هۆكاری ناونانی بەپێی وتەی دانیشتوانی گوندی قەمتەران دوو بۆچوونی لەسەرە ،یەكەمیان ئەوەی كە لەسەردەمی عوسمانییەكان لەو شوێنە گایەك لەسەر پردەكەوە كەوتووەتە ناو گۆمەكەوەو ناونراوە گۆمەگا ،بۆچوونی دووەمیش باس لەوە دەكەن بەهۆی سامناكیو مەنگییەوە گۆمەكە وەك گایەك شوبهێنراوە. بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین لەساڵی ڕابردوو هەشت كەس لە چەمو ڕووبارەكانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین خنكاون كە یەكێك لە ڕووداوەكانی خنكان لەو گۆمەدا بووە ،لە پێنج مانگی ئەمساڵیشدا یەك ڕووداوی خنكان لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین تۆماركراوە لە گۆمەگادا بووە.
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
13
بەرهەمی پااڵوگە ناوخۆییەکان زیاد دەکات
بڕیارە لە دهۆک پااڵوگەیەکی نوێ دروست بکرێت
وریا حسێن
کێشەى نەوت بە لیژنەو مەزهەر کەریم بڕیارە بەمنزیکانە پااڵوگەیەکی نوێ لە پارێزگای دهۆک هاوشێوەی پااڵوگەکانی خەبات لە هەولێرو بازیان لە پارێزگای سلێمانی دروست بکرێ .دامەزراندنی ئەو پااڵوگەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی بەرهەمی پااڵوگە ناوخۆییەکان. ساڵی ٢٠١٤حکومەتی هەرێم بڕیاریدا ،هەر پارێزگایەک پااڵوگەیەکی شایستەی هەبێ .بەاڵم بەهۆی بەسەرداهاتنی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی ،پااڵوگەکەی پارێزگای دهۆک دروست نەکرا.
بەگوێرەی قسەی بێوار خونسی ،راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ وزه، ئێستا بە هەردوو پااڵوگەی خەبات و بازیان، رۆژانە سێ ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنن. بەاڵم هەرێمی کوردستان رۆژانە پیویستی بە دوو هێندەی ئەو رێژەیە کە بەرهەم دەهێنرێ واتە شەش ملیۆن لیتر لە رۆژێکدا. سەبارەت بە شوێنی دروستکردنی پااڵوگەکەی پارێزگای دهۆک ،رێبوار خونسی ئاماژەی بەوەداوە کە قەزای شێخان باشترین شوێنە بۆ دانانی پااڵوگەیەکی نەوت ،چونکە دەوروبەری شێخان ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سامانی نەوت. شێركۆ جه‌وده‌ت ،ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه‌و
سامانه سروشتییه‌كان له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ “زەمەن” وتی“ :پێویستى ناوخۆی هەرێم بۆ بەنزین ،رۆژانە شه‌ش ملیۆن لیترە .ئەم رێژەیە سێ ملیۆنی پااڵوگەکانی بازیان و خەبات دابینی دەکەن ،ئەوەکەی تری کەرتی تایبەت دابینی دەکات .ئه‌گه‌ر پااڵوگهى دهۆكیش ته‌واو بكرێ، ئه‌وا كاریگه‌رى دەبێ له‌سه‌ر زیادكردنى به‌رهه‌مى ناوخۆ”. شێرکۆ جەودەت سەبارەت بە پااڵوگه نایاسایه‌كان ،ئاماژەی بەوەدا به‌ڕه‌سمى له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان ٢١٤پااڵوگهى نایاسایى هه‌ن كه له هه‌ولێر ژماره‌یه‌كیان داخراون لەبەرئەوەی هیچ مۆڵه‌تێكیان نەبووه،
“ئەو پااڵوگانە سوودیان بۆ شه‌خسێک یان چەند شەخسێکەو زیانەکەشی بۆ ژینگه‌و هاواڵتیانە”. كەریم عه‌لى ،سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازیى‌و سامانه سروشتیه‌كان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاشکرای دەکات ،لە سنووری ئەم پارێزگایەدا ٢٤پااڵوگەی نایاسایی هەن .ئەو بۆ “زەمەن” وتى“ :له پااڵوگهى بازیان رۆژانە سه‌دو په‌نجا ملیۆن لیتر به‌نزین به‌رهه‌م ده‌هێنرێ ،بەاڵم ئەو بڕەی كه له‌ڕێى نایاساییه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێ دیار نییه .لێرە بیست‌و چوار پااڵوگهى نایاسایى كارده‌كه‌ن و بڕیارى داخستنیان بۆ ده‌رچووه ،به‌اڵم به‌هۆى ئه‌وه‌ى بهرپرسو كه‌سانى ده‌ستڕۆشتوو له‌پشتیانه‌وه‌ن تائێستا به‌رده‌وامن له‌كاركردن”.
ژێرخانی ئابووری سعودیە لە ریسكدایە..
هێرشێكی بچووك دەبێتە هۆی دابڕانی گەورە زەمەن سعودیە پارەی زۆری خەرجکردووە بۆ پاراستنی هێڵەکانی نەوتی خۆی ،بەاڵم گۆڕانی خێرا لە تەكنەلۆژیاداو جموجوڵەكانی ئێران مانای وا نییە كە بتوانێ بەندەرو هێڵە بۆرییەكانی بپارێزێ. رۆژانی رابردوو ،ئەو دوو هێرشەی كرانە سەر دوو پاپۆڕە بارەهەڵگرەكەی نەوت لە دەریای عومان ،زەنگی مەترسی لێدا كە ئاسایشی ئەو رێرەوە نەوتییەی بەدرێژایی نیمچە دوررگەی عەرەبی هەیە ،پارێزراو نییە. لە سعودیە سیستمێكی مەزن هەیە لە كێڵگەی نەوت‌و پااڵوگەكانو بەندەرەكان كە بە ڕێكوپێكی وەك كاتژمێر كار دەكەن .هێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی حوسییەكان لە ١٤مایسدا وای لە سعودیەكان كرد كە بەرهەمی نەوت بوەستێنن لە شادەماری خوێنبەری رۆژئاوای واڵت‌دا. ئەو هێرشە روویدا دوای ئەوەی كە هێزێكی نادیار لەبەندەری فوجەیرەی ئیماراتی زیانیان بە پاپۆڕە سعودییەكان گەیاند .لە كاتیكدا بەرپرسە ئەمریكییەكان دەیانەوێ ئەوە دیاری بكەن كە ئایا ئەوە ئێرانە لە پشت ئەو هێرشانەوە؟ بەاڵم پرسیارەكە لە بازاڕی نەوتدا ئەوەیە ئایا ژێرخانی ئابووری سعودیەو كەنداوی فارس بەباشی پارێزراون كە گرژییەكان رۆژ بەڕۆژ لەزیادبووندان؟ ئایا لەكاتی شەڕ لەگەڵ ئێران‌دا دەتوانرێ ئەم ژێرخانە ئابوورییە بمێنێتەوەو بپارێزرێ؟ بەڕێوەبەرانی كۆمپانیای نیشتمانیی ئارامكۆی سعودی دەڵێن ،سعودیە پارەیەكی زۆری خەرجكردووە بۆ پاراستنی ئەو پیشەسازییە كە ژیانی ئەوانی لەسەر بەندەو زۆر بەتوندی پارێزراوە بە موشەكی ئاسمانیی‌و چەكی تر .سیستمی سیكوریتی كە بەتۆپەڵ كامێرا‌و سێنسەری جواڵو چاودێری دەكرێ ،هەر لەساڵی ٢٠٠٦بەرامبەر بەهێرشەكانی قاعیدە دامەزراوە .ئەو سیستمە لەسەر كێڵگە نەوتییەكان‌و بۆرییە نەوتبەرەكانو پااڵوگەكان دامەزراون. بێن كاهێڵ ،شیكەرەوەی نەوت و وزە دەڵێت: لەژێر ئەو هەموو هەوڵە سیكوریتییەدا ،جێی سەرسوڕمانە كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە دووری ٥٠٠میلەوە لە یەمەنەوە بێت بۆ ناو قواڵیی سعودیەو زیان بەبۆرییە نەوتبەرەكان بگەیەنێ! بەبڕوای كاهێڵ زۆر كەس تووشی دوودڵییو تەنانەت خەجاڵەتی دەبێ كە چۆن توانرا زیان بە دوو پاپۆڕ پگەیەنرێت لەئاوی فوجەیرەدا كە بەندەرێكی گرنگی ئیماراتییە؟ لەكاتێكدا پاپۆڕەكان بۆ وەرگرتنی وزە دەچنە ئەو بەندەرەوە .لەگەڵ ئەوەشدا پارەیەكی زۆر خەرجكراوە لەدەیەی رابردوودا ،بەاڵم گۆڕانكارییە بە پەلەكان لە تەكنەلۆژیادا مانای وایە ژێرخانی ئابووری سعودیە زیاتر دەردەكەون وەك پێشتر هەستی پێدەكرا.
شارەزایانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێن :ئەو فرۆكە بێفڕۆكەوانەی حوسییەكان نزیكەی هەزار میلی دەوێت تادەگاتە ناو قواڵیی سعودیەوە .ئەو راستییە ئاسانەی هەیە ئەوەیە ئەوان توانیویانە بگەنە پاپۆڕەكانو بۆرییە نەوتبەرەكان ،مانا‌و مەدلوولی زۆرە. رێكاردۆ فابینی ،كە شیكەرەوەیەكی جیۆسیاسیە لە “ئەسپیكت ئینیرجی” وتی: “كەواتە دەتوانن هێرش بكەنە سەر دڵی سعودیە ئەگەر بیانەوێت ،ئێران باش ئامادەیە كە ئازاریان بدات بەتایبەتی ئێستا ئەوەی دەگوزەرێت نە شەڕە نەئاشتی .هەروەها شیكەرەوەیەكی تر دەڵێت: بەڕاستی ئێرانییەکان شارەزاو لێهاتوون كە بە هەندێ چەكی ئاسایی‌و هەرزانی وەك فرۆكەی بێفرۆكەوانو بەلەمی تیژڕەو ،دەتوانێ هێرش بكات. هەروەها دەتوانرێت نوێنەرەكانیان بەكاربهێنن وەك حوسییەكان كە بەرپرسیارێتی هێرشی سەر بۆرییەكانی سعودیەیان خستە ئەستۆی خۆیان”. ئەو شیكەرەوەیەی كە ناوی نەهێنراوە، دەڵێت :فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان دەتوانن بیسەلمێنن بێزاركەرن ،بۆ بەرهەمهێنەرێكی وەك سعودیە زۆر قورس دەبێ ئەگەر مەحاڵ نەبێ بتوانێ هەموو سیستمی بۆرییەكان بپارێزێت .تەنانەت ئەگەر فۆكەس بخرێتە سەر یەكە دژە هەواییەكان بۆ پاراستنی وەك وێستگە پەمپیەكان كە لە ١٤ مایسدا هێرشیانكرایە سەر. مانای وایە ئەو سیستمە دەبێ لە شوێنی ترەوە بهێنرێت بۆ پارێزگاریكردنیان .فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان دەتوانن خۆیان البدەن لە سیستمی سەرەكی دژە ئاسمانیی كە دەبێ موشەك البباتو بیتەقێنێتەوە .دەبێ بۆ فڕۆكەی جەنگیی بەكاربهێنرێن نەك بۆ بابەتێكی بچووكی وەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.
جێرمی بێنی ،شیكەرەوەیەكی بواری بەرگرییە لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقا وتی: وێنەی مانگە دەستكردەكان پیشانی دەدات كە وێستگەكانی هەناردەی نەوتی سعودیە وەك “رەئس ئەلتەنورە” بەموشەكی هۆك دەپارێزرێن كە دروستكراوی ئەمریكایە ،بەاڵم ئەو سیستمە ناتوانێ ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانەی ( )UAVكە ئێران خۆی گەشەی پێداوەو رادارێكی بچووكی پێوەیە بخاتە خوارەوە. یەكێك لەو سەرنجانەی تر كە ئێران گرنگی پێداوە دیجیتاڵ هاكە كە دەتوانرێ شەڕی سایبەری پێبكەن بۆ ئەوەی زیان بە ژێرخانی نەوتی سعودیەو دراوسێكانی بگەیەنێ .بۆ نموونە لە ئارامكۆدا وەك چاالكی هەڵكەندنی بیرەكان پەمپەكانی هەڵدانی نەوت بۆ سەرزەویو باركردنی پاپۆڕەكان ،ئەمانە هەمووی دەتوانرێ چاودێری بكرێت‌و بجوڵێنرێت بەمجۆرە رێكخستنە دەتوانرێ كراوەبێ بۆ هێرش. فیلیپ كۆڕنێل ،ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسەكانی ئارامكۆ گومانیان هەبوو كە ئێران بەرپرسبێ لەو هێرشە سایبەرەی كە لەسەرەتای ئەم دەیەدا كرایە سەر ئارامكۆ ،بەاڵم لەو كاتەوە وەبەرهێنانێكی زۆر كراوە تابتوانرێت دژی هێرشی سایبەر بەرگریی بكرێت. هێرشی سایبەر دەتوانێ رۆڵی گەورە ببینێ لە كاتی شەڕدا بەبێ سەر سوڕمان دەتوانێ سیستمەكە بوەستێنێ و زیانی پێبگەیەنێ. ئێران توانایەكی گەورەی سایبەری هەیە لە كاتی روودانی شەڕدا .ئەگەر ئەمریكییەكان دژی ئێران هێرشبكەن دەبێ چاوەڕێی ئەوە بكرێت كە ئەم هێرشە سایبەرە بەكاربهێنرێت دژی ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی. جۆن ویلیا‌م ،جێگری وەزیری وزەبوو لە ئیدارەی ئۆبامادا ،وتی :پنتاگۆن چاودێری
سایبەری ئێران دەكات دەبێ پالنیان هەبێ بۆ دژی ئەو هێرشانە .شیكەرەوەكان باس لەوەش دەكەن دامەزراوە نەوتییەكان ئاسانە چاككردنیانو دەتوانرێ بەهەموو شێوەیەك كار بۆ پاراستنیان بكرێت‌و سعودیە لە چەند شەڕێكدا بووە توانیویەتی بەئاسانی دامەزراوە نەوتیەكانی چاك بكاتەوە. هەندێ شیكەرەوی تر دەڵێن بەهۆی هەبوونی ئەو لەشكرە گەورەیەی ئەمریكا كە لە ناوچەكەدا هەیە ،لە كاتی هەڵگیرسانی شەڕدا ئێران دەتوانێ سەركەوتنی بچووك بەدەستبهێنێ .بۆ نموونە نەهێشتنی رۆیشتنی نەوت لە كەنداوەوە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو .ئەنتۆنی كریسمان ،شارەزا لە بواری بەرگری لەكەنداو لە سەنتەری ستراتیژی واشنتۆن دەڵێت :ئەگەر شەڕ دەستپێبكات نرخی نەوت بەرزدەبێتەوەو دەتوانێ تاماوەیەكی دیاریكراو رێگا لەڕۆیشتنی پاپۆڕ بگیرێ .بەاڵم ئێران ناتوانێ درێژە بەداخستنی كەنداو بدات. ئەو ناوچەیەی كە بەدرێژایی رۆژهەاڵتی كەنداو هەروەها رێرەوی هورمزە ،ئێران تێیدا باش ئامادەیە دەتوانێ موشەكی دژە پاپۆڕ بهاوێژێت كە راداری لەسەرە ،كەشتییە نەوتییە بازرگانییەكان هەراسان بكات ،پاپۆڕەكان ئالێرەدا زۆر بێدەسەاڵتنو لە مەترسیدان .بەلەمە بچووكە تیژڕەوەكان دەتوانن موشەك بهاوێژن یان مین دابنێن دەتوانن پاپۆڕە سەربازییەكان‌و پاپۆرە بازرگانییەكان هەراسان بكەن ،لە رێرەوی هورمزدا كە پانتایەكەی ٢١میلە ئەمە تەسكترین رێرەوە لە %٢٠نەوتی جیهانی پێدا دەڕوات .ناتوانرێت پێشبینی زیانەكانی شەڕ بكرێت بەتەواوی ،بەاڵم لەنێوان ئەمریكاو ئێران‌و سعودیەو واڵتانی تری كەنداودا كە نەوت بەرهەمدەهێنێن، دەبێتە ریسكێكی گەورە. رۆژنامەی نیویۆرك تایمز
وەفد چارەسەر نابێت ئومێدێکى گەورە نییە کێشەکانى نێوان هەولێرو بەغدا لەبارەى پرسى نەوتەوە چارەسەر ببن ،ئەگەر هەرێمى کوردستان ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوتى خۆشى ڕادەست بکات ،چونکە لەڕاستیدا کێشەى سەرەکى لەم پرسەدا ئەوە نییە ،بەڵکو شایستەو مەرجى کۆمپانیاکانە لەسەر حکومەتى هەرێمى کوردستان. وەکو ڕۆژنامەنووسێکى ئابوورى ،وەکو بەرپرسى ڕێکخراوێکى تایبەتمەند بە بوارى نەوت، ئومێدم بەوە نییە کە بەهاتنى لیژنە و بە ڕۆشتنى وەفد دۆخەکان چارەسەربن ،ئەگەر هەرێم و عێراق چارەسەرێکى بنەڕەتى بۆ پرسى نەوت و هەناردەکردنى نەدۆزنەوە. ئێستا عێراق ،لەئاستى یاسایى و دیبلۆماسى تەنانەت لەئاستى لۆجستى بەچاککردنەوەى بۆرى نەوتى کەرکوک -جیهان گەمارۆى نەوتى هەرێمى کوردستانى داوە ،ئەگەرى بەهێز ئەوەیە تاکۆتایى ئەمساڵ و سەرەتاى ساڵى داهاتوو ئەو قوفڵە بگرێنەوە کە دە ساڵ لەمەوبەر خۆى کردییەوەو ڕێگەیدا نەوتى هەرێم ئاڕاستەى بازاڕەکانى جیهان بکرێ ،بەاڵم ئێستا دۆخەکە زۆر جیاوازە. کێشەى سەرەکى هەرێمى کوردستان لە ڕادەستنەکردنى نەوتى خۆى یەک شتە عێراق ئەمە باش دەزانێت ،کێشەى “شایستەى کۆمپانیاکانە کە لەگرێبەستەکان بەفەرمى و یاسایى جێگیرکراوە”، واتە زۆرینەى گرێبەستەکانى حکومەتى هەرێم تائاستى پێچەوانەکردنەوەى گرێبەستەکان بەسودى کۆمپانیاکان کاریان لەسەرکراوە. بۆنموونە گرێبەستى کۆمپانیاى ڕوسنەفى ڕوسى ،بەڕێژەى%٨٠ى بۆ سودى کۆمپانیاکە و %٢٠بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان پێچەوانە بووەتەوە ،واتە لەبارى سروشتی‌دا دەبێت حکومەت %٨٠بەرکەوێت %١٦بۆ سودى کۆمپانیاکە دەبێت %٤ى قازانج بۆ سودە کۆمەاڵیەتیەکان دەبێت، بەاڵم ئێستا گرێبەستەکان پێچەوانەن. ئەم دۆخە لەزۆرینەى گرێبەستەکان ڕوویداوە، واتە کێڵگە نەوتیەکانى هەرێم بەناڕاستەوخۆ فرۆشراون ،ئەمە ناوەڕۆکى کێشەى عێراقە چونکە عێراق نایەوێت بچێتە ژێر بارى ئەم شایستە قورسانەوە ئەو تەنیا ٢٥٠هەزار بەرمیلەکەى خۆى دەوێت. بەڕاى من لە بنەڕەتدا پالنى وەزیرى سامانە سروشتیەکان و سەرۆکى حکومەتیش هەر ئەمە بووە ،بۆ ئەوەبوو کە جارێکى تر نەوت لەژێر هەیمەنەى کۆمپانیاکان بێت تاوەکو عێراق چاوى نەچێتە سەر کێڵگەکان. چارەسەر چیە؟ نەدانوستان ،نە لیژنە و لیژنەکارى چارەسەرى ئەم دۆخە ناکەن ،بیشیکەن تەنیا موسەکینێکى کاتییەو لەبنەڕەتدا کێشەکە چارەسەر نەکراوە، چارەسەرى سەرەتاو کۆتایى ئەوەیە (یاساى نەوت و غازى سروشتى لە عێراق دەربچێت) المەرکەزیەت لە بابەتى هەناردەکردنى نەوت بدات بەهەرێمى کوردستان کە ئەمەش دۆخە قورسەکەیە عێراق نایەوێت بچێتە ژێر بارى وەها دۆسیەیەکى ئاڵۆزەوە. ئەگەر یاساکە بەو شێوازە دەربچێت ئەوا عێراق هەم لە سەرئێشەی هەرێم ڕزگارى دەبێت ،هەم هەرێم و واڵتانیش بەئاهێکى خۆشەوە نەوتى هەرێم قبوڵ دەکەن و ترسیان نابێت ،بەاڵم بەپێچەوانەوە دۆخەکە بۆ عێراق و هەرێم گێمێکى دیکەى ملمالنێ دەبێت بۆ ساڵى ٢٠٢٠هەرێم دەکەوێتە ناو گێمێکى دیکەى قورسى داراییەوە ،چونکە دادگاى فیدراڵى چاوەڕوانى فەرمانى سەرکوەزیرانن تاوەکو نەوتى هەرێم بگرێتەوە ،ئەوەش واتاى ئەوە نەوتى هەرێم بەتەواوى قاچاخ دەبێت لەبازاڕى نێودەوڵەتى دەبێت بەتەنکەر بفرۆشرێت و هاوشێوەى نەوتى داعش و گروپەکانى دیکە مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت. بۆیە بەڕاى من هەموومان دەبێت پشتگیرى ئەو پالنە بین تاوەکو حکومەتى هەرێم و عێراق دەخاتە سەر ئەو ڕێچکەیەی کە یاساى نەوت و غاز بەو شێوازەى باسم کرد بکرێت ،بەپێچەوانەوە هەردووکمان واتە عێراق و هەرێم دەدۆڕێن.
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
12
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
گەندەڵی نەوتی هەرێم لەناو ژمارەكانی حكومەتو دیلۆیتدا ئەنوەر كەریم ئەگەر یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 59 دۆالرو 41سەنت بفرۆشرێت لە بازاڕەكانی جیهاندا ،تەنیا 22دۆالرو 77سەنت دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی هەرێم. هەموو جارێك لە راپۆرتەكانی كۆمپانیای دیلۆیتدا كە باڵودەكرێتەوە زیاتر لە %50 داهات دەڕوات بۆ خەرجییەكان لە ئەنجامی ناشەفافیو خراپی گرێبەستەكاندا .هەرێمی كوردستان ناتوانێ پێویستییەكانی هاواڵتیانی خۆی دابینبكات. بەدرێژایی تەمەنی حكومڕانی هەرێم، هەمیشە پێویستی بەیارمەتی حكومەتی ناوەند هەبوەو هەركاتێك دابڕابێ لە حكومەتی عێراق، ئەوا هەرێم تووشی قەیرانی دارایی‌و ئابووری هاتووە. ئەگەر شیكارییەكی ورد بكەین بۆ داهاتی بەرمیلێك نەوتی هەرێمی كوردستان، دەردەكەوێت كە چەند داهات دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی هەرێم .بۆ نموونە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2019وەردەگرین وەك سامپڵێك لە كێڵگەی شێخان كە كۆمپانیای گەڵف كی ستۆن پێترۆڵێۆم وەبەرهینانی تێدادەكات. كانونی دووەم تێكرای نرخی نەوتی برێنت 59.41دۆالر بووە بۆ هەر بەرمیلێك .كێڵگەی شێخان ڕۆژی چل هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێ كەواتە بۆ مانگەكە كە 31رۆژ بووە دەكاتە یەك ملیۆن و 240هەزار بەرمیل. بەپێی راپۆرتی كۆمپانیاكە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان 14ملیۆن‌و 70هەزار دۆالریان داوە بە كۆمپانیاكە وەك شایستەی دارایی بۆ ئەو مانگە. كەواتە تێچووی یەك بەرمیل نەوت 11 دۆالرو 85سەنت بووە. بەپێی راپۆرتەكانی دیلۆیت تێچووی گواستنەوەی یەك بەرمیل نەوت بەخاكی توركیادا كۆمپانیای ( )TECبڕی 3دۆالرو 44سەنت وەردەگرێت لە حكومەتی هەرێم.
ئەوەی جێی گومانە لە راپۆرتەكانی دیلۆیتدا بۆ هەر بەرمیلێك 6.20دۆالر دەڕوات بۆ بەشەكان لە جیاتی حكومەتی هەرێم ئایا ئەمانە كێن؟ بەپێی راپۆرتەكانی دیلۆیت بۆ بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت ،شەش دۆالرو 20سەنت دەدرێت بەكۆمپانیاكان لەجیاتی حكومەتی هەرێم كەس نازانێ ئەم كۆمپانیانە چین كە سەر بە پارتی و یەكێتین . بەپێی ڕاپۆرتەكانی دیلۆیت ڕێژەی ئەو سوودە یان داشكانەی كە دەدرێت بە كۆمپانیاكانی كڕیارانی نەوتی هەرێم وەك كۆپین ،بۆ یەك بەرمیل بڕی 0.25دۆالرە. تێچووی گواستنەوەی یەك بەرمیل نەوتی هەرێم بەناو بۆری كوردستاندا كە ڕۆسنەفتو كار گروپ خاوەنی بۆرییەكەن یەك دۆالرو 50 سەنتە. بەپێێ راپۆرتەكانی دیلۆیت هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بە 13.40دۆالر كەمتر دەفرۆشێ لە نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا .كە وەزارەت دەڵێت بە 10دۆالر كەمتر لە نرخی برێنت دەفرۆشێ. گومان لەوەدا نییە كە نەوتەكە بەكەمتر دەفرۆشرێت لەو بڕە ،بەاڵم حكومەت هەر ئەوەندە بەدیلۆیت دەڵێت ،ئەگەر كۆی هەموو خەرجییەكان كۆبكرێنەوە بۆ یەك بەرمیل نەوت
كە چەندی تێدەچێ تا پارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان ،ئەوا دەردەكەوێت یەك بەرمیل نەوت لە كێڵگەی شێخان تێچووكەی 11.85 36.64 =1.50+3.44+0.25+6.20+13.40+ دۆالرە. كەواتە داهاتی بۆ ماوە بۆ یەك بەرمیل 22.77 = 36.64�59.41دۆالر ئەوەی جێی گومانە لە راپۆرتەكانی دیلۆیتدا بۆ هەر بەرمیلێك 6.20دۆالر دەڕوات بۆ بەشەكان لە جیاتی حكومەتی هەرێم ئایا ئەمانە كێن؟ تائێستا نازانرێت. وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەڵێت هەرێم نەوتەكەی بە 10دۆالر كەمتر لە نرخی نەوتی برێنت دەفرۆشێ لەكاتێكدا عێراق نەوتەكەی بە 7دۆالر كەمتر دەفرۆشێت كەچی هەرێم لە راپۆرتەكانی دیلۆیتدا بە 13.40 دۆالر كەمتر نەوتەكەی فرۆشتووە ،كەواتە بڕی 3.40دۆالر دەچێ بۆ كوێ؟ ئەو پارەی كە بەگومانەوە دەڕوات = 9.60 = 3.40 + 6.20 دۆالر بۆ هەر بەرمیلێك كە ئەم بڕە هێجگار گەورەیە بەگومانەوە بڕوات لە یەك بەرمیلدا بۆ تێكڕای داهاتی مانگێك زیاتر لە سەدان ملیۆن دۆالر دەكات. ئەگەر كابینەی نوێ بیەوێت ئەم سێكتەرە گرنگە كە بڕبڕەی پشتی ئابووری هەرێمە ،ئەو بڕە پارە گەورەیە كە لە یەك بەرمیلدا گومانی لەسەرە بۆ كۆی داهاتی یەك مانگ نزیكی سەدو پەنجا ملیۆن دۆالر ،دەتوانرێت بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەی وەزارەتی دارایی. ئەوا گەورەترین چاكسازیی‌و گەورەترین دەستكەوتی دەبێت و داهاتی نەوت شەفاف دەبێت و كابینەكە دەبێتە جێگەی متمانەی هاواڵتیانی هەرێم لە چاكسازییدا. ئەگەر ئەمانە نەكات ئەوا ئەم كەرتە داهاتەكەی هەر بەنادیاری دەمێنێتەوە وەك كابینەكانی پێشوو دەڕوات گوزەرانی خەڵكی كوردستان هیچ بەرەو باشی ناڕوات‌و ئەو ژمارە ملیۆنە دۆالرانە دەڕوات بۆ بەرپرسان‌و خەڵكی كوردستان ژیانیان بەرەو خراپتر دەڕوات.
خوێندنەوەیەك بۆ واقیعی ئێستا‌و لێرە بەدوا چی؟ بەشی چواردەیەم
ئەندازیار ئومێد ئەحمەد سەعید شارەزا لە ئیشپێكردنو كۆنترۆڵی سیستمی كارەبای هەرێم
لە بەشەكانی پێشوودا ،مێژووی ژێرخانی سیستمی كارەبا لە هەرێم ئەوەندەی كرا رووناكی خرایە سەر الیەنە جیاوازەكانی لە باری تەكنیكی ،كارگێڕی ،توانای دارایی بەپێی قۆناغە جیاوازەكان ،ئاستەنگەكانو هتد. بەپێی بنەما زانستیەكان بۆ جێبەجێكردنی هەر پالنو پرۆژەیەك، بەهێزكردنی دامەزراوەكان ،بەڕێوەبردن، پێویستە خوێندنەوە بۆ رابردوو بكرێت، هەڵسەنگاندن بۆ ئێستا بكرێ تا بزانرێت
كۆی گشتی بەرهەمهێنانی وزە لە هەرێم بارودۆخی ئێستای سیستمی كارەبای هەرێم: .1ژێرخانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا generation infrastructure لە هەرێمی كوردستان ژێرخانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بەپێی سەرچاوەی وزەو توانای بەرهەم Design capacityبەم شێوەیەی خوارەوەیە: وێستگەی كۆمباین � سایكڵی هەولێر 1500mw خولی ئاسایی 125mw*8 simple cycle خولی هەڵمی 250mw*2 steam cycle وێستگەی كۆمباین � سایكڵی سلێمانی mw 1500 خولی ئاسایی 125mw*8 simple cycle خولی هەڵمی 250mw*2 steam cycle وێستگەی دهۆكی غازی 1000mw خولی ئاسایی 125mw*8 simple cycle وێستگەی خورمەڵەی غازی 960mw خولی ئاسایی 160mw*6 simple cycle وێستگەی بازیانی غازی 500mw خولی ئاسایی 125mw*4 simple cycle وێستگەی نەوتی ڕەش HFO باعەدرێ 150MW تاسڵوجە 50MW وێستگەی كارۆئاوی Hydro power station دوكان 80mw*5 400mw دەربەندیخان 83mw*3 249mw وێستگەی دیزڵ Diesel power plant هەولێر 29mw سلێمانی 29mw دهۆك 29mw
چۆن هەنگاو بۆ دەنرێت. نزیكەی 6400mwدەبێت ،بەاڵم لەئێستادا 3500mwلەكاردایە ،بەهۆكاری نەبوونی سوتەمەنی بۆ كارپێكردنی تەواوی یەكەكان لە وێستگەكانی غازی ،ئەمەش بەهۆی كاریگەری قەیرانی دارایی‌و دواكەوتنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی. لەراستیدا پێویستە سود لە رابردوو وەربگیرێت كە بەهۆكاری هاوتەریب نەبوونی پرۆسەی دامەزراندنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی غازی‌و زیادكردنی بەرهەمی غازی سروشتی ،بژاردەی دووەمی سوتەمەنی كە گازوایل بوو بەكارهات بۆ كارپێكردنی یەكەكان لەپێناوی زیادكردنی بەرهەمهێنانی وزەی كارەباو باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانی كارەبا ئەم دۆخە حاڵەتی ناچاری بوو ،لێرە بەدواوە پێویستە هەرچی زووە كاری پەلە بكرێت لە تەواوكردنی بەرهەمی غازی سروشتی‌و
گەیاندنی غاز بە وێستگەی دهۆكی غازی كە لەئێستادا بارودۆخی بەرهەمهێنان لەو ناوچەیە خراپەو ئاستەكانی ڤۆڵتێ نزمەو توانای گواستنەوەی وزەش سنووردارە. ئەوە جگە لەوەی كە جێگری سیستم لە دابەشكردنی تواناكانی بەرهەمهێنان بەپێی ناوچەكانی سەنتەری loadبەرجەستە lossesكەم دەبێت‌و بەفیڕۆچوون دەبێتەوە. ژێرخانی تۆڕی كارەبا �Network in frastructure لە هەرێمی كوردستان بەپێی سەرچاوەكانی بەرهەمهێنان تۆڕی كارەبا دامەزراوە ،كە پێشتر تۆڕی 132kv بەرزرترین جۆری بوو لە گواستنەوەی وزەی كارەبا ،پاش دامەزراندنی وێستگەكانی كۆمباینو خورمەڵە ،كە out putی بەرهەمەكەیان 400kvبوو بۆ یەكەمجار وێستگەو هێڵی 400kvدامەزراو وێستگەی
400kvی سەنتەری هەولێر بەتوانای 250mva*4دامەزرا كە بەهێڵی 400kvبە وێستگەی كۆمباینی هەولێر لەالیەكو بە وێستگەی خورمەڵەی غازی لەالیەكی ترەوە بەستراوەتەوە. تۆڕی 132kvبەشێوەیەكی گشتی لە دۆخێكی خراپ‌دا نییە ،بەاڵم هەندێ ناوچە گرفتی load flowو توانای گواستنەوەی هەیە تۆڕی دابەشكردنی 11kvو 33 بەپێی قۆناغەكان كاری باشی لەسەر كراوە بەاڵم هێشتا بارتەقای خواست نیەو قەیرانەكەش كاریگەری ئێجگار خراپی لەسەر كردووە. لێرە بەدواوە پێویستە كار لەسەر بەهێزكردنی تۆڕی كارەبا بكرێت بەتایبەتی تۆڕی 400kvبەپێی ماستەرپالنی وەزارەت ،چونكە توانای گواستنەوە بە تۆڕی 132kvگەیشتۆتە حاڵەتی خنكان بەشێوەیەك كە هەمیشە مەترسی لەسەر
جێگریو دڵنیایی سیستمەكە دروست دەكات‌و بەفیڕۆچوونی وزەش زۆر دەبێت. هاوكات پێویستە كار لەسەر تەواوكردنی وێستگەكانی 132kvو 33kvبكرێ بەمەبەستی هەڵگرتنی ئەو ترانسفۆرمەرو مۆبایالنەی كە گرفتی گەورەن لەسەر تۆڕەكە ،كە بەپێی ناوەكەی خۆی كە �mo bileە واتە جوواڵو ،بەاڵم بەشێكی زۆر لەوانە جێگیربوون‌و بەبەردەوامی هەڕەشەن لەسەر سیستمی كارەبا. لەئێستادا تۆڕەكانی دابەشكردنی ئەناڵێنێت لە دەست بار زۆر over loadلە هێڵی راستەوخۆی هاوبەشانەوە تا ترانسفۆرمەری 11kvو ترانسفۆرمەری 33kvو تا 132kvكە ئەگەر ئیدارەدانی باش‌و دڵسۆزانی سیستمەكە نەبوایە ،زیانی گەورە بە تۆڕەكە ئەگەیشت لەالیەكو خزمەتگوزاری كارەباش لە دۆخێكی خراپ‌دا ئەبوو لەالیەكی ترەوە.
ا� ��ا ب�� ت
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
11
شاناز دەبێتە میوانی پاپا لە ڤاتیکان زەمەن لە ماڵەوە خەریكی دروستكردنی بابەتی فۆلكلۆرییە، بەو شێوەیەش توانیویەتی برەو بە بەرهەمەكانی بدات و بە دیارییەك کە پێشكەشی پاپای دەکات ،بەم نزیکانە سەردانی ڤاتیكان دەكات. هونەرمەندو دیزاینەر شاناز جەمالی 41ساڵ، دانیشتووی شاری سلێمانییە 13 .ساڵ فەرمانبەر بوو لە وەزارەتی پەروەردە ،بەاڵم دواتر وازی هێناوەو دەستی بەكاری خۆبەخشی كرد. شاناز دەیەوێ لەڕێی هونەرەکەیەوە بابەتە فۆلكلۆرییە كوردییەكان بگەیەنێ بە جیهان ،تائێستا بەشداری 17 پێشانگای لەناوەوەو دەرەوەی واڵت‌دا كردووە .هەروەها ساڵی 2015پێشانگای لە كۆشكی سپی لە ویالیەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كردووەتەوە ،ئەمساڵیش چەند پارچەیەك لەكارەكانی وەكو دیاری حكومەتی هەرێم براوەتە نێو كۆشكی سپییەوە. شاناز بۆ “زەمەن” دەڵێت“ :كولتوور ناسنامەمانە ئەگەر بەرگریی لێنەكەین ،ئەوا مانای وایە بەرگری لە خۆشمان ناكەین .یەكەم كەس بووم ساڵی 2015بیرۆكەی ئیكسسواری جاجم دروستكردنم هێنایە كوردستان”. شاناز بۆ خۆی فێری هونەری نەخشاندن و چنین بووە “ئەگەر كەسێك حەزی هەبوو بۆ فێربوون ،ئەوا هیچ شتێك مەحاڵ نییە بۆیە دەبێ بەردەوام بیر بكەنەوە” .ئەمە رێنمایی شانازە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ بیرۆکەو خەیاڵەکانیان بکەنە راستی.
لە كوردستانەوە بۆ ڤاتیكان لەماوەی رابردوودا شاناز عەبایەكی دروستكردووە كە هێماو رەمزی هەشت لەو ئاینانەی تێدا نەخشاندووە کە لە شوێنکەوتووان و پەیڕەوانی لە كوردستاندا دەژین .ئەوەیش وەك هێمایەك بۆ نیشانەی پێكەوەژیان .شاناز عەباكەی پێشکەشکرد بە پاپای ڤاتیكان و بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا وەزارەتی لەڕێی ئەوقافەوە بڕواتە واڵتەو ئەو بە د ە ستی خۆ ی ، عە با كە پێشكە شی پاپا بكات. سەبارەت بەم پرۆژەیە د ە ڵێت :
“پڕۆژەی عەبای ئاشتی لە كوردستانەوە بەرەو واڵتی ڤاتیكان ،وەك بەرهەمی ژنێكی دەستڕەنگینە ،دەمەوێت بە پاپا بڵێم ئێمە كوردین و خاوەنی كەلەپوورو كولتوری خۆمانین. ژنی كورد خاوەن توانا‌و هێزی خۆیەتی ،ئەویش پشتگیریمان ئامانجی لە بكات سەربەخۆییدا”. شاناز توانیویەتی لەو رێگەیەوە داهاتی مادی و مەعنەوی بۆ خۆی
دەستەبەر بكات ،بەرهەمەكانی زیاتر دەبرێنە دەرەوە، بۆ نموونە تابلۆی ناوماڵ كە زیاتر كەسانی بیانی حەزیان لێیە ئەوەش لەڕێی سۆشیال میدیاوە دەكات ،ئەو پێیباشە شوێنێكی بۆ فرۆشتنی بەرهەمەكانی هەبێ کە تائێستا نیەتی. شاناز دەیەوێ ئەم هونەرە لەگەڵ خەڵکانی تردا بەش بکات “زۆر خەمی ئەوەمە چەند كەسێك فێر بكەم تا ئەم هونەرە ون نەبێ ،بەاڵم ئەوەش پێویستی بەپشتگیریكردنە ،بۆیە ئەگەر پشتگیریم هەبێ بەڵێن دەدەم لەداهاتوودا كارگەیەكی گەورە دروست بكەم بۆ بابەتە کەلەپووریی و کولتوورییەکان .خەڵكێکی زۆر هەیە داوای فێربوونم لێدەكەن. شاناز لە درامایەکدا لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا ،شاناز لەگەڵ چەندین ئەکتەری تردا بەشداری کرد لە زنجیرە درامای (یوسف ناگەڕێتەوە) کە لە كەناڵی ئاسمانیی سپێدەوە نیشاندرا. لە دراماکەدا مستەفا ئەحمەد بە رۆڵی یوسف و شاناز بە دایكی یوسف رۆڵیان دەبینی. بۆ خۆی دەڵێت“ :كاتێ دەڵێن هونەرمەند یان دیزاینەر ،هیوادارە لەوە تێبگەن كە هونەر لەهەموو شتێك‌دا خۆی ببینێتەوە ،كاتێكیش عەشقی كولتوور بێ و پارێزگاری لێبكات ،دەبێ لەهەموو بوارەكاندا كار بكات و جێدەستی هەبێ .لە درامای یوسف ناگەڕێتەوەدا مەبەستم بوو كولتووری واڵتەكەم نیشان بدەم”. شاناز دایکی دوو کوڕەو سوپاسی هاوسەرەکەی دەکات کە بۆ سەرکەوتنی کارەکانی ،هەمیشە پشتیوانییەتی.
دانی
سەر خۆش نە
ئەتەکێتی سەردانیکردنی نەخۆش لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی دیکە دەگۆڕێت ،بەاڵم باشترە نەخۆش پاش مانەوەی سێ رۆژ لە نەخۆشخانە سەردانی بکرێ. هونەری ئەتەکیەتی سەردانیکردنی نەخۆش ،دەبێتە مامەڵەیەکی جوان و بەرز بۆ کەسەکە و باشتربوونی دۆخی تەندروستی نەخۆشیش. وەک دەزانرێت ساڵ بە ساڵ گۆڕانی زیاتر و شێوازی مامەڵەکردنی نوێ دێتەکایەوەو مرۆڤ هەمیشە هەوڵ دەدات نوێتر دەرکەوێت ،تاوەکو الی دەوروبەرەکەی بە کەسێکی جیاوازتر تەماشا بکرێت. خاتوو نادین زاهر شارەزا لەبواری هونەری ئەتەکێتی سەردانی کردنی نەخۆش ،چەند رێنماییەک بۆ سەردانیکردنان دەخاتە روو و لەوانە: چ کاتێک بۆ سەردانیکردنی نەخۆش گونجاوە؟ دەبێت نەخۆش پاش مانەوەی سێ رۆژ لەنەخۆشخانە ،ئنجا سەردانی بکرێ لەکاتێکی گونجاو‌دا کە الی قەرەباڵخ نەبێت. دەتوانیت پێشتر پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵکەسە نزیکەکانی نەخۆشەکە ئەنجامبدەیت بۆ دڵنیابوون لە دۆخی تەندروستی ،پاشان لێیان بپرسیت کە لە چ کاتێکدا بۆیان گونجاوە تاوەکو سەردانیان بکەیت. ئەگەر خانمێک منداڵی بوو ،دەتوانیت جارێکیدیکە سەردانی بکەیتەوە بەاڵم بۆ نەخۆشانە نا بەڵکو بۆ ماڵیان. لە ژووری نەخۆشدا چی بکەیت؟ پێویستە لە 15خولەک الی نەخۆش بمێنیتەوە. دەبێت چەپکێ گوڵی سروشتی رەنگاورەنگ لەگەڵخۆت ببەیت تاوەکو بۆنی ژوورەکە خۆش بکات و هەوا پاك کاتەوە ،سەرباری ئەوەی دەروونی نەخۆشەکە ئارام دەبێتەوە. دەبێت ئاگاداری شێوازی ئاخاوتنت بیت لەگەڵنەخۆشدا ،زۆر پرسیاری جۆری نەخۆشییەکی لێ نەکەیت یاخود ناوی ئەو کەسانە مەڵێ کە توشبووی ئەو نەخۆشییەن ،ئامۆژگاریشی مەکە. کاتێک پزیشك یاخود پەرستار دێنە ناو ژورینەخۆشەوە تۆ بچۆەرە دەرەوە ،تاوەکو بتوانن ئەرکی خۆیان بە جوانی جێبەجێ بکەن و نەخۆشەکەش شەرم نەکات. دەتوانیت پێش ئەوەی سەردانی بکەیت ،لەخێزانەکەی بپرسە بزانە هیچیان پێویست نیە تا بۆیان ببەیت. رێگە پێنەدراوە منداڵی شیردەر ببەیتەنەخۆشخانە ،ئەگەر تەمەنیان لەسەروو هەشت سااڵنەوە بوو ،دەتوانیت بە رەزامەندی نەخۆشەکە لەگەڵ خۆ‌و بیبەیتە ژورەوە.
هەشتا ساڵە نەچووەتە الی پزیشک هەژار رەشید -کۆیە سبەی
هەودا ئەوكارەی حەزی لێی بوو پێیگەیشت مەزهەر كەریم هەودا ئەحمەد ،ماوەی بیست ساڵە كاری راگەیاندن دەكات ،ئەو بۆ “زەمەن” وتی“ :ئەگەر كاری راگەیاندنم نەكردایە ئەوە هەوڵم دەدا هەر كاری راگەیاندن بكەم ،چونكە خۆم دەزانم چەند حەزم لە كاری راگەیاندنە”. هەودا یەكەم دەركەوتنی وەك پێشكەشكاری بەرنامەی مندااڵن لەسەر شاشەی تیڤی دەردەكەوێت ،چەندین بەرنامەی سیاسی‌و كلتوری فێركاری‌و هونەری پێشكەش كرد‌و ئێستاش هەموو ئێوارەیەك لە كەناڵی nrt2 درێژە بەبەرنامەكانی دەدات. هەودا شانازی بە خۆی و كارەكەیەوە دەكات و زۆر دڵی بەوە خۆشە، هەمیشە دەڵێت“ :بینەرەكانم ،لەگەڵ خۆمدا گەورەبوون لە داهاتووشدا دەبێت لەگەڵ خۆمدا پیر ببن”. هەودا مەرجی سەركەوتنی خۆی لە كارەكەیدا بۆ باگراوندێكی رۆشنیری دەگێڕێتەوە ،ئەو بڕوای وایە بێژەری سەركەوتوو دەبێت خاوەنی تایبەتمەندی خۆی بێت بەتایبەت لە بواری رۆشنبیری‌دا تایبەتمەندبێت. ئەو بەجۆش‌و خرۆشەوە پێشكەشكاری دەكات ،هێندە دڵخۆشە بەكارەكەی بڕوای بەهیچ كارێكی دیكە نییە بەدەر لەكاری راگەیاندن و دەڵێت“ :ئەگەر راگەیاندكار نەبومایە ئەوا هیچی دیكەم نەدەكرد هەوڵمدەدا ببمە راگەیاندنكار بەتایبەت وەك پێشكەشكار لەسەر شاشە دەردەكەوتم”. ئەوەش ناشارێتەوە راگەیاندن بەشێكی سەرەكیی بووە لەژیانی ،هەودا بەبێ راگەیاندن ناتوانێ بژی ،تێكەڵی خوێن‌و خولیا‌و حەزو ئاواتەكانی بووە، لەگەڵ پێشكەشكاریدا خۆشی‌و ئارەزووەكانی هاتۆتەدی ،خەونی ئەو لە ژیانیدا بۆ راگەیاندن بووەو پێیگەیشتووە.
حاجی حەسەن تەیفور ،ئێستا تەمەنی هەشتا ساڵە و هێشتا بە گڕوتینی گەنجێکەوە لە کێڵگەیدا خەریکی کاری کوشتوکاڵییە .ئەم پیاوە تائێستا بۆ چارەسەری نەخۆشیی ،نەچووەتە الی پزیشک .بۆ خۆی هۆکاری مانەوەی بە تەندروستییەکی باشەوە ،دەگەڕێنێتەوە بۆ خواردنە کوردەوارییەکان. حاجی حەسەن ،بە گەنجیی لە دروستکردنی بەنداوی دوکاندا کرێکاری کردووە و ئێستاش بەم تەمەنەوە ،بێ ماندوو بوون کاری ئاژەڵداریی و جوتیاریی دەکات ،ئەم پێرەمێردە دانیشتووی گوندی کێلەزیندانی سەر بە قەزای کۆیەیە .خۆی دەڵێت :تەندروستیم باشە و تائێستا سەردانی پزیشکم نەکردووە. بەهۆی کارکردنی لە دروستكردنی بەنداوی دوكاندا ،حاجی حەسەن زمانەكانی عەرەبی و كەمێكیش فەرەنسی فێربووە .ئەم پیرەمێردە هێشتا خۆی بە گەنج دەزانێ و رۆژانە وەرزش دەکات و چەندین سەعات بە پێ دەڕوات “ هەرچەندە تەمەنم هەڵکشاوە ،بەاڵم بەهۆی ئەوەی بەردەوام خواردنە كوردەوارییەكان دەخۆم ،تەندروستیم جێگیرە”. حاجی حەسەن بە غەمێکەوە باسی لەو ڕۆژگارە دەکرد کە لە دروستكردنی هەزاران دۆنم زەوی ناوچەکەی پاراو كردووە و کاری بەنداوی دوكاندا كە کردووە ،بەاڵم ئێستا زەوییە كشتوكاڵییەکەی، هیج سەرچاوەیەکی ئاوی تێدا نییە .ئەم پیاوە ئێستا لە خانووە گچکە و سادەکەی گوندەکەیاندا ،لەتەک هاوسەرەکەیدا، ژیانێکی سادەوساکار دەژین و لەکاروباری نێوماڵیشدا ،هاوکاری هاوسەرەکەی دەکات ،زۆر جاریش هەر لە ماڵەکەی خۆیدا بە دەنگە خۆشەکەی گۆرانیی بۆ دۆست و میوانەکانی دەڵێت و هەمووان گەواهیدەری دەنگە خۆشەکەی حاجی حەسەنن. سەبارەت بە سیاسەت وپەیوەندی بە سەرکردەکانی کوردەوە ،حاجی حەسەن بۆ زەمەن دەڵێت :زۆر جار کاک نەوشیروان مستەفام بینیووە و قسەم لەگەڵدا كردووە ،بەڕاستی كەسێكی پاك و راستگۆ و بە ئەزموون بوو ،زۆر جار ئامۆژگاری ئێمەی دەكرد .بەڕاستی هیچ سەركردەیەك ناتوانێ وەكو ئەو سادەبێ”.
رێگاى سه‌ركه‌وتن نووسینی :دۆناڵد ترەمپ *ژیانتان به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن من شه‌یداى كارى مامه‌ڵه‌ى موڵك و ماڵ سه‌وداو فرۆشتن ،ئاماده‌كردنى پرۆژه بااڵكان و پراكتیزه‌كردنى به‌رنامه‌ى فێركاریم .كێ حه‌ز ناكات به‌م چه‌شنه بێ؟ من به‌هۆى كاره‌كه‌مه‌وه ،به‌كه‌سانى زۆر سه‌رنجڕاكێش و لێهاتووه‌وه گرێدراوم ،له‌به‌رئه‌وه‌ى عاشقى كاره‌كه‌مم سه‌رسه‌ختانه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌م به باشترین شێواز به ئه‌نجامیان ده‌گه‌یه‌نم، چونكه حه‌زو خولیایه‌كى توندوتۆڵم بۆ كاره‌كه‌م هه‌یه ،بوومه‌ته سه‌رمه‌شقى كار. ئه‌م ئینتیمایه بۆ كاره‌كه‌م بۆ سه‌رجه‌م كه‌سانى ده‌وروبه‌رم گوێزراوه‌ته‌وه‌و بۆته مایه‌ى هاندانیان تا ئه‌وپه‌ڕى هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ. Luc. D.Aba(دی.ئهبادى )dieو (لیس هیویت )Les Hewitt و (ئه‌ندرۆ هیویت) له په‌رتوكى (هێزى ته‌ركیز بۆ خوێندكارانى زانكۆ The power of Focus for College )Studentsنوسیویانه :له‌نێوان مناڵى و دونیاى راسته‌قینه‌دا یه‌كێك له‌م دوو پێشهاته رووده‌ده‌ن“ :تۆ شوێنی خه‌ونه‌كانى دایكوباوكت یا دراوسێیهكت یا كهسێكیتر ده‌كه‌ویت ،یاخود سه‌رقاڵى به‌ده‌ستهێنانى داهات و پێگه‌یه‌كی په‌یوه‌ست بهپیشهیهكى تایبه‌ت ده‌بیت .ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ڕێوشوێنه ده‌گرنه‌به‌ر ،حه‌زو خولیاى راسته‌قینه‌یان له تاقچهیهكدا جێده‌هێڵن تا تۆزى له‌سه‌ر بنیشێ ،سه‌ره‌نجام ده‌بنه به‌شێك له‌و ()%70یه‌ى خه‌ڵك كه كاره‌كانی خۆیان خۆش ناوێ”... (حه‌زوخولیا) بنه‌مایه‌كى گرنگه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى هه‌ر جۆره سه‌ركه‌وتنێكی درێژخایه‌ندا .من ئه‌م كاره‌م تاقیكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر حه‌زو خولیات نه‌بێ ،هه‌ر كارێك ئه‌نجام بده‌ى ئه‌وا سه‌ره‌نجام دووچارى شكست ده‌بێته‌وه ،یاخود له باشترین دۆخدا ئاستێكى مامناوه‌ندى ده‌بێ. ئایا ده‌ته‌وێ ژیانتان یان به‌شێكى گرنگى ژیانتان به‌و چه‌شنه به‌سه‌رببه‌ی؟. له‌پێناو ئه‌وه‌ى بتوانی خۆت به‌ته‌واوى بخه‌یته خزمه‌ت كاره‌كه‌ت و سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ی ،پێویسته كار‌و پیشه‌كه‌ى خۆت خۆشبوێ. *حه‌زوخولیا... مرۆڤ به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات (حه‌زوخولیا) هانده‌ره ،مرۆڤه خاوه‌ن خولیاكان ده‌ست له هه‌وڵدان ناكێشنه‌وه. چێژ‌و سه‌لیقه‌یان ده‌بێته‌مایه‌ى له‌ناوبردنى ترس .ئه‌م مرۆڤانه له‌هه‌ر كوێیه‌ك شه‌یداى كارێ ببن ئه‌وا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ،نایانه‌وێ واز له هه‌نگاونان بهێنن و رابوه‌ستن .ئه‌و مرۆڤانه رێوشوێنى داهێنه‌رانه له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و له‌مپه‌رانه‌دا ده‌دۆزنه‌وه كه ره‌نگه له‌هه‌ر ساتێك‌دا ببێته‌مایه‌ى حهزوخولیاى كه‌سانیتر. وه‌ستانى ئه‌و مرۆڤانه ،هێزوبڕستى جوڵه‌یه‌كى نابه‌رجه‌سته به‌اڵم پته‌و ده‌خوڵقێنن كه هه‌ستێكى نهبهزییان پێده‌به‌خشێ. من زۆر كه‌سم ناسیوه (یاخود ده‌یانناسم) كه ئایدیاى زۆر بااڵیان هه‌بووه (یاخود هه‌یانه) ،به‌اڵم نه‌یانتوانیوه پراكتیزه‌ى بكه‌ن ،چونكه له‌گه‌ڵ هه‌موو بابه‌ته‌كاندا به هه‌ڵوێستێكى الوازهوه مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌كدا كردووه .ئه‌وان پێیانوابووه بیرۆكه‌كان خۆڕسكانه ده‌بنه پراكتیك ،یاخود هه‌ر بوونى (بیرۆكه) به‌سه. له‌هه‌مانكاتدا مۆڵه‌تم بده تا بابه‌تێكت بۆ بگێڕمه‌وه :ئه‌مه به‌س نییه‌و هیچ كاتێكیش ته‌واو نییه .تۆ ده‌بێ بیرۆكه‌كه‌ى خۆت پراكتیزه بكه‌ی ،ئه‌گه‌ر حهزوخولیات نییه ،ئه‌وا بیرۆكه به‌رزه‌كانت ته‌نها له‌سه‌ر مێزهكهتان یان له‌نێو نوسینه‌كانتدا ده‌مێننه‌وه‌و به هیچ كوێ ناگه‌ن( .حه‌زوخولیا) به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌بێته‌مایه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ڕێى سه‌ركه‌وتن و شكست. وه‌رگێڕانی :د.كارزان محه‌مه‌د سه‌رچاوه :دونالد .جی .ترامپ 101 :راه موفقیت ،انتشارات سیته ،ص()11-9
ا� ��ا ب�� ت
10
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
پیاوێک نیشتەجێی تەالری بێدەنگی
پشکۆ نەجمەدین :خۆشەویستێکم هەبوو جێم هێشت زەمەن
* ڕۆژێک لە ڕۆژان گەنج بوویت ،لە پشتی گوندەکەتانەوە لە عەبابەیلێ بە شاخی شنروێدا بۆ پێشمەرگایەتی هەڵگەڕایت و شارت بەجێهێشت، ئێستا ئەگەر بگەڕێیتەوە هەمان سەردەم و تەمەن، دیسانەوە هەمان کار دەکەیت؟ بە تەمەنی ئێستاوە و لە زەمەنی ئێستادا ،گەر بە هەمان ئەقڵ و بێئەزموونیی ئەوێ ڕۆژێ ،ڕەوڕەوەی زەمەن چلویەک ساڵ بۆ دواوە بگەڕێتەوە ،دیارە هەر ئەوە دەکەم کە کردم! ئەوە ڕۆژگاری جەوانی و هەرزەکاریی سیاسی و جۆشخواردنی گڕ و کڵپەی شۆڕشگێڕیی پڕ کەفوکوڵ و نائەقاڵنیی تێگەیشتن لە شۆڕش و سیاسەت بوو .ئەوە زەمان و ڕۆژگارێک بوو ،کە هێندەی ئیحساساتی سیاسی و گەڕان لەدووی خەیاڵی ئازادی دەیبزواندین ،هیچ لۆژیک و تێگەیشتنیک بۆ سیاسەت و خەباتی چەکداری لە کن من و زۆرینەی گەنجەکان ،ئامادەیی نەبوو. ئەگەر بە تێگەیشتن و ئەزموونی ئێستامەوە بۆ فیکر و فەلسەفە ،خەبات و ئازادی ،کۆمەڵو پەیوەندییە کۆمەاڵیەتییەکان ،سیاسەت و سیاسەتبازی ،بۆ ئەو ڕۆژگارە بگەڕێمەوە و ناچاریش بە هەڵویستوەرگرتن و هەڵویستی “شۆڕشگێری” نواندن بکرێم ،دیسان ئەوە ناکەم و ڕێباز و ڕێگایەکی دیکە هەڵدەبژێرم .ئەوە ڕۆژگارێک بوو کە ئەقڵی ئێمە توانای تەفسیر و تێگەیشتنی ژیان و شۆڕشی نەبوو ...نا ئەوە ئەقڵ نەبوو کە ئێمەی دەبزوواند و ڕێگای شاخی پێ دەگرتینە بەر و بەرەو قوواڵییی
کارەساتەکانی دەبردین! ئەوە زەمان و زەمینەیەکی کۆمەاڵیەتیی و فەرهەنگیی بوو ،کە ئەقڵ و تێگەیشتنمان لەوە زیاتر بڕی نەدەکرد و واوەتر نەدەچوو. * کاتێ چوویتە شاخ ،جگە لە دایک و شار‌و یادگارییەکان ،چ شتێکی گرنگت لە دوای خۆت جێهێشت ...ئایا خۆشەویستێکت هەبوو؟ خۆشەویستێکم هەبوو و جێم هێشت! من‌و خۆشەویستییەکانمان؛ هەموو منئاساکان، خۆشەویستیی دایک ،باوک ،شار و هەموو ئازیزەکانمان بە خۆشەویستیی واڵت و خەڵک گۆڕییەوە و ئەمانەی دواییشیان هەرگیز بەرهەمێکی جوانیان پێ نەداین و لە مێرگی ئەو خۆشەویستییەدا ،گوڵێک نەپشکووت! * لەگەڵ تاقم و تفەنگەکەتدا ،هەمیشە کەشکۆڵەکەت پڕ بووە لە کتێب ،لە شۆڕشدا کتێب چ ورەیەکی دەدایتێ؟
دەمە گوندەکە وئێوار ە ی ە ی خۆ ک، چیای یان گە ن ج ێ تا دەگ شنروێدا ەوە ( ع ک ە لە ئاوڕ ب اتە لوتکە هەڵدەگەڕ بابەیل ێ ) ب ی چی ێ گڵ ۆ ە ا ،ناو شار کات ۆپەکانی ه دەداتەوە کە .ئیتر ل ەستێ خۆ ەی خۆی ەڵەبجە ،و لە دو ەوێوە باو ی‌دا ماڵئاوا دەدرەوش وەک هزر ورەوە بە ەش بۆ تف یی لە شار ێنەوە ،لە ی ئەو دە اڵم ڕۆژێک ەنگ و ش و دایکی د دڵی بێ خوازێت “ هەر لەناو ۆڕش دەکا ەکاتو پێ ت ،بۆ ئە هەموو دون شۆڕشدا ،تەوە، ی ی خە ەپەتییەکا وەی لەپێ ا جوتێک ئاوات ن ر ی پ ی ی ێ ئەو ،بکات” اڵو لە کبوو د ە ت ئ ە ل ا خر وەک بێدەنگییە زین ،ئەو ەنێو ب ە ف ڕوونا کی شا گەنجە ردا ع دەن اسرێتەوە .کبیرو ن‌و یرانەدا ئێستا د وسەرێکی ەژیو دیار
کتێب لە چیا و ئەشکەوت و بنبەرداندا ،هاوڕێ و هاندەری من بوو .کتێب ماشێنی خولقاندنی خەیاڵ و فەنتازیای سەرکەوتن بوو ...کتێب ساباتێک بوو تا خونچە نەپشکووتووەکانی نووسین و خەیاڵە جوانەکانی شیعر لە وەیشوومەی زەمەن بپارێزێت! لە دوو ساڵ و نیو زیندانی چیادا ،ئەگەر کتێب نەبان ،گیانم دەر نەدەبرد. * لەنێوان مەنفا و نیشتماندا ئۆقرەت نییە ،بە نیازی تاکەی لەو نێوانەدا بێیت و بچیت؟ ڕەنگە تا دوا ساتەکانی ژیان ،دیاریش نییە لە کامالدا دەکەومە ئاویلکە و بۆ دواجار چاو لێک دەنێم و هەم مەنفا و هەم نیشتمان ،کە هیچکامیان بۆ من نەبوونە نیشتمان ،جێ دەهێڵم .ئێمە ئەو نەوە مەنفاکراوەین ،کە لەسەر پردی نێوان مەنفاو
نیشتمان “کە ئەمیش هەر مەنفایە” بۆ ئەبەد هەڵواسراوین! * کاتی نەخۆشییەکەت لە مردن نزیک بوویتەوە و دووبارە شانسی ژیانت بۆ گەرایەوە ،ئایا ئەمە وای کرد گۆرانکارییەک بەسەر فکر و دونیابینی تۆدا بێت بەرامبەر بە ژیان؟ من ئەودیوی ژیانم بە هزرین و خەیاڵی خۆم دیت .ساتێ قەدەر بۆ واقیعی ژیانی گێڕامەوە، ئیدی تیگەیشتم کە ژیان ڕەوڕەوەی تەمەنە و لە هەر ساتێکدا ،دەشێ لە بزووتن بکەوێت ...ئیدی تێگەیشتنی نوێی من بۆ ژیانێکی پاش نیمچەمەرگ، ئەوەیە کە هەوڵ بدەیت لەززەت لە هەموو چرکەکانی
ژیان ببەیت و هەمیشەش لە کرۆکی ڕەشبینی و نامۆییشدا ،دەبێ دڵگەش و دەمبەخەندە بیت... هەوڵ بدەیت گیاکەڵەی ئیدۆلۆگییە مرۆڤکوژەکان، لە ڕێشەوە هەڵبکەنیت و لە سەختترین دۆخە سەختەکانی ژیاندا ،هیواکان بژێنیتەوە و لە پریاسکەی خەیاڵیان بپێچیت ،ئەمیش تەنیا لە بەهەشتەکانی خوێندنەوە و نووسیندا ،جێبەجێ دەبێت. * لە مارکسییەکی گیان لەسەر دەستەوە، بۆ نێو دنیای عیرفان و مەوالنا ،چ ناوێک لەمە دەنێیت؟ ژیان هێند ئاڵۆز‌و تێکچڕژاوە ،هیچ ئیدۆلۆگییەکی تایبەت ،وەاڵمی پرس و کێشەکانی پێ نادرێتەوە. ئەدەبی عیرفانی و فەلسەفەکانی تەسەووف بۆ تێگەیشتن لە؛ دونیا ،کەون ،ژیان و مردن ،عیشق و خۆشەویستی بە هەردوو دیوەکەیاندا ،دەبنە خەزنەیەکی فیکری و ئەدەبی بۆ تێکەیشتن لە خود و ئەوی دی ،ئەوی دی بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە. ئەدەبی عیرفان ،زەریایەکە کە شەپۆلەکانی خەیاڵ و جوانیی ،لەوێدا چەپۆکانیانە! * کەسێک کەلە نزیکەوە بتناسێت هەست بە بوونی بێدەنگی و ئارامییەکی قووڵ دەکات لە تۆدا، پێمان بڵێ چۆن گەیشتوویت بەم پلە لە هێمنی؟ تۆوی بێدەنگی و هێمنی ،لە مێردمنداڵییەوە لە ڕووحی مندا ،ڕواوەو چەکەرەی کردووە. من هەر لە گەنجییەتیشدا ،پێچەوانەی هاوڕێ و هاوتەمەنەکانم ،کەسێکی بزێو و السار نەبووم .من هەمیشە و ئێستاش ،هێندەی بیر دەکمەوە ،هێندە قسان ناکەم ،هێندەی لەخۆم ڕادەمێنم ،کەمتر ئەوی دیکە وەبەر نیگای تێڕوانین دەدەم. قووڵیی بیرکردنەوە ،هەمیشە وای کردووە کە بە خۆم و بە ئەوی دیکەش نامۆ بم و ماڵی ئەم تێهزرینەی منیش بۆ ژیان و پەیوەندییە کۆمەاڵیەتییەکانی ،تەنیا تەالرە جوانەکەی بێدەنگییە!
حەسەن زیرەک ..کەم ژیا بەاڵم زۆری پێشکەشکرد زەمەن
هــەورامان مـحـەمــەد
هـــەرەوەزیی وەزارەتەکان +وەزارەتی پەروەردە ..ئاگاداری هاواڵتیان دەکات ،کە ڕێوشوێنی توند ،بەرامبەر ڕاوکردنی ماسی بگرنەبەر. هەتیو ..ئاخر قسەیە بکە ڕێی تێبچێ! +بۆ ناکا پێ‌و ڕاست نەبێ؟ ئــاخر پەروەردە هەقی چییە بە ڕاوکردنیماسییەوە؟ +بــێ عە قڵ مەبە ..ئەم هەرێمەی ئێمە، وەک ئاوایی کۆنی خۆمانی لێهاتوە. ئـــادەی وەاڵ خۆ لەبیرم نەماوە ،یەعنــیچۆن؟ +جـــاران لە ئـــــاوایی خەڵک جگە لەوەی ئـــیشوکاری خۆی ئەکرد ،لەهەمان کاتیش‌دا هاوکاری ئیشوکاری یەکتریان ئەکرد! باشە باش ..تۆ واز لەوە بێنە ،کاکە ئــاخرعەقڵ ڕێ نایا وەزارەتی پەروەردە هەقی بەسەر ڕاوە ماسیەوە هەبێت؟ +ئــــەی باشە وەزارەتی ئەوقاف هەقی چییە هاواڵتیان لە سەعاتی زیرەکی ئـــــــــاو ئاگادار بکاتەوە؟ ئــــەمە لە کــــــوێ؟لە زاخـــــــــۆی دەالل. +وەاڵ خۆ بەمشێوەیە بێت ،هەقە ئەنجومەنی وەزیرانیش دوای عەسر خەریکی غەرامە و سەرپێچی کاری هاتوچـــــــــۆ بن. خــــــــوا پەنامان بات. بەخوا ئەوەنە فیعلی قۆڕمان کردووە،هەست ئەکەم ئەویش پشــــتی تێکردبین و چیتر خۆیمان لێنەکا بە ساحێب. دەمت شــــــــکێ قەلە ڕەشـــە. +وەاڵ حاڵت جوانە ،بڕۆ بە چواردەوری دروشمەکانی هەڵبژاردنا تا هیالک ئەبی بۆخۆو بیخولێنەرەوە.
چلوحەوت ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی 1972/6/26دا ،هونەری کوردی یەکێک لە دەنگە ڕەسەنەکانی خۆی لە دەست دا .دەنگێک کە لە یەکەم ساتی بیستنییەوە تائێستا ،لە گوێی نەوە لە دوای نەوەدا تازە دەبێتەوە و چێژی دەداتەوە، دەنگێک کە بەردەوام لێکۆڵیارە هونەرییەکان لێی دەکۆڵنەوە و هێشتاش لە کەناردان و نەگەیشتوونەتە قواڵیی .دەنگێک کە وەکو خەزنەیەکی دەوڵەمەند بە میرات ماوەتەوە و بەشی ئێستا و داهاتووش دەکات ،حەسەن زیرەک چلوشەش ساڵ ژیا ،بەاڵم ژیانێکی پڕ لە بەرهەم ،کە هەندێک سەرچاوە ئاشکرای دەکەن لەماوەی ژیانە پڕ لە چەرمەسەری و ئاوارەیی و زیندانییەکانیدا ،نزیکەی 105کاسێتی لە تۆمارگاکاندا هەیە. مامۆستا عادل محەمەد کەریم ،بیرمان دەخاتەوە کە حەسەن زیرەك بە نەخوێندەواری ئەم هەموو بەخششەی پێشكەش بە ڕەوتی هونەری گۆرانیی و موزیکی كوردی كردووە .جێی خۆیەتی بپرسین ئەگەر حەسەن زیرەك خوێندەوار بوایە و هەلی خوێندنی لە ناوەندە هونەرییەكان بۆ بڕەخسایە، هەروەها ئەگەر كوردیش نەبوایە و هونەرمەندێكی نەتەوەیەك بوایە كە پێگە و قەوارەی سیاسیی تۆكمە و ئااڵ و سەربەخۆییان هەبوایە ،دەبوو چیی لێ دەربچوایە؟ هونەرمەند سەاڵح ڕەووفیش باس لەوە دەکات ئەو هونەرمەندە دەنگبێژانەی وەک و حەسەن زیرەک و هاوتاکانی ،ئەشێ میللەتی کورد هەردەم شانازییان پێوە بکات “چونکە هەرئەوانن
تائێستاش بونەتە مایەی مانەوی ئەو کەلتورە گەورەیەی میللەتەکەمان” بە بۆچوونی مامۆستا سەاڵح ،تائێستا کەم هونەرمەندی موزیکزان هەیە توانیبێتی لەگەڵ ئەو ئاوازە ڕەسەنانەی میللەتەکەماندا کارێکی گونجاوبکات ،بۆ زیاتر پاراستنیان یان فراوانکردنیان. مامۆستا عادل وای بۆ دەچێ ئێمەی كورد هاوشێوه‌ی عەرەبەكان چۆن شانازی بە ئوم كەلسوم و محەمەد عەبدول وەهاب و عه‌بدولحه‌لیم حافز ،یان فارسەكان بە ئیرەج و شەجەریانو دەيانى تريانەوە دەكەن ،دەبێت ئێمەش شانازی بە هونەرمەندێكی بلیمەتی وەكو حەسەن زیرەكەوە بكەین و دەشڵێت :خودی حه‌سه‌ن زیره‌ک و بلیمهتیو هونەرەكەی ئه‌وه‌نده مه‌زنن ،دەیان و سەدان لێكۆڵینەوەی زانستی هەڵدەگرن ،که جگه لهالیهنه هونه‌رییه ره‌هاکه‌ی ،چه‌ندین الیەنی شاراوەی هەیە که ئاشکرا نین ،له‌وانه الیەنی سایكۆلۆجیی و سۆسیۆلۆجی حەسەن زیرەك و بەستنەوەی بە كارەكانیهوه. مامۆستا سەاڵح ڕەئوف ،لە یادی مەرگی حەسەن زیرەکی هونەرمەنددا گلەیی لە هەندێک دەزگای هونەری دەکات کە هەڵدەستن بە نووسینەوەی نۆتەی ئاوازەکانی ئەو گۆرانیبێژانە “ بەاڵم مەخابن لەسەر هەمان هەڵەو کۆسپەکانی بواری مۆسیقا کە لەڕێی زەریاب و فارابییەوە گەیەنراونەتە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست ،هەر ئەو هەاڵنەیە تائێستاش بوونەتە کۆسپ لەڕێی هونەری میللەتانی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست بەگشتی و کوردی بەتایبەتی.
هونەرمەند سەاڵح ڕەئوف پێی باشە هونەرمەندانی موزیکزانی کورد ،ئەو دەنگەی زیرەک و هاو شێوەکانی ،بەڕێگایەکی زانستی بنووسنەوە و دوور لەهەڵەکانی نووسینەوەی ئێستای مۆسیقای ڕۆژهەاڵتی ،کە بووتە هۆکاری فراوان نەبوون و پەرەسەندنی مۆسیقای ڕۆژهەاڵتی بەگشتی و مۆسیقای کوردی بەتایبەتی. بێگومان لە باشووری کوردستان ،خەڵکانێکی زۆر هەن کە شەیدای گۆرانییەکانی زیرەکن و بەردەوام گوێی لێدەگرن ،وشیار حەمەبۆر وەک گەنجێکی کاسپکار ،هێندەی هونەرمەند و موزیسیانەکان شارەزایی لە دەنگی حەسەن زیرەکدا هەیە و وەک خۆی باسی کرد هەر لە تافی منداڵییەوە گوێی لێ دەگرێت و زانیاریی لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی کۆدەکاتەوە ،وشیاری عاشقی زیرەک لە وەسفی حەسەن زیرەکدا دەڵێت: حەسەن زیرەک لەو دەنگە کاریگەرانەیە کە گوێگر بۆ الی خۆی پەلکێش دەکات ،ئەو گەرووە سازگارە پڕاوپڕ کوردییە ،غەم و برین و ئازارەکانمانی لە دەنگی خۆیدا بارکردووە ،هەر بۆیە دەنگی ئەم هونەرمەندە مەزنە دەبێت بە هەتوانێک بۆمان، زیرەک لەرێی وشە کوردییەکانەوە گۆرانییەکانی ئارایش کردوون. وشیار باس لەوەش دەکات ئەو هەستکردن بە غەریبی وگەڕانە بەردەوامەی حەسەن زیرەک، دونیابینی هونەری فراوان کردووە و توانا شاراوەکانی پتر دەرخستوووە “ نهێنی زۆری لە دەنگ و گۆرانییەکانیدا بۆ جێهێشتووین ،کەجێی تێڕامان و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستین”.
قەرەداخی گۆزەی تازە دەبات بۆ هەورامان زەمەن هونەرمەندی گۆرانیبێژ شوان قەرەداخی بۆ زەمەن ئاشکرایکرد ،لە ناوچەی هەورامان سەرقاڵی کلیپکردنی گۆرانییەکی خۆیەتی بە ناوی (گۆزەی تازە) و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا باڵوبکرێتەوە. شوان سەبارەت بەو بەرهەمە نوێیە وتی: گۆرانییەکە هی هونەرمەندی ناوداری کورد مەزهەری خالقییە و شیعرەکەشی هی مامۆستا گۆرانی مەزنە .ئەم گۆرانییە لەگەڵ تیپی موزیکی سەنتەری لوڕ تۆمارمان کردووە و بەشێوەیەکی
جوان نوێ کراوەتەوە. نزار زیوێ کاری دابەشکردنی موزیکی بۆ کردووە و هەر خۆیشی بە تار و سێ‌تار لەگەڵ کۆمەڵێک ژەنیاری گەنج و لێهاتوو بەشداریی کردووە. شوان قەرەداخی سەبارەت گۆرانییەکە زیاتر دوا و وتی :ئەم گۆرانییە میلۆدییەکی کوردی زۆر جوانە و مامۆستا مەزهەر خۆی ئاوازی بۆ داناوە ،بەاڵم بەداخەوە زۆر کەم بیستراوە .ئێمە لە گێژاوێکدا دەژین کە گێژاوی نەمانی میلۆدی رەسەنی کوردییە .بۆیە حەز دەکەم بەم هەنگاوەم بەشداری بکەم لەوەی گیان بکەمەوە بە بەری میلۆدییە ڕەسەنە کوردییەکاندا.
ن�� ڵ ��ودەو �ڵ�ە ت��ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
9
ئەمریکا و ئێران..
ماراسۆنێکیهێواشبهدڵهڕاوکێوە زەمەن هێشتا بابه‌تی هێرش بۆ سه‌ر که‌شتیه نه‌وتهه‌ڵگره‌کانی ژاپۆن و نه‌رویج له ده‌ریای عومان ،گێرمه‌وکێشه‌ی لهسهرەو ئەمریکا گرته‌ی ڤیدیۆیی باڵوکردووەتەوە که تێوهگالنی ئێران ده‌سه‌لمێنێ .ئێران ئاستی ته‌نگژه‌که‌ی که‌مێکی تر برده سه‌ره‌وه. خستنه‌خواره‌وه‌ی ده‌زانن هه‌مووان بێفڕۆکه‌وان ئه‌مریکی فڕۆکه‌یه‌کی (درۆن)یش‌بێ له‌الیه‌ن ئێرانه‌وه ،وه‌ک ئاماژه‌یه‌کی ئاڵۆزبوونی بارودۆخه‌که ده‌بینرێ .ئه‌وه‌ی که ئێرانیش ده‌ڵێت فڕۆکه‌که له‌ناو خاکی ئێران‌دا بووەو ئەمریکا ده‌ڵێت له‌ناو سنووری نێوده‌وڵه‌تیدا بووه هیچ له ئاڵۆزییه‌که که‌مناکاته‌وه. ئەمریکا که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی رابردووی پێنجشه‌ممه‌ی رۆژی پشتڕاستکرده‌وه ،به‌اڵم سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که فڕۆکه‌که سنووری ئێرانی نه‌به‌زاندووه به‌ڵکو له سنووری ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیدا بووه له نزیک گه‌رووی هورمز. له دوو مانگی رابردوودا ئه‌وه سێیه‌م هێرشه ده‌کرێت ،جاری یه‌که‌م هێرش کرایه سه‌ر چوار تانکه‌ری نه‌وتهه‌ڵگر له نزیک ئاوه‌کانی ئیمارات ،دووه‌مجار هێرش بۆ سه‌ر که‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ژاپۆنی و نه‌رویجی و ئه‌مجاره‌شیان خسته‌خواره‌وه‌ی ئێران ههرسێجارهکه فڕۆکه‌یه‌ک. تۆمهتبارکراوەو ئێرانیش رهتیکردووەتەوە. له‌ڕاستیدا کێشه‌ی ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌که له‌کاتی خستهخوارهوهیدا له‌چی جێگایه‌کدا بووه هێنده‌ی کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکیه، هێنده کێشه‌یه‌ک نییه له کرۆکی ملمالنێی نێوان ئێران و ئەمریکا بگۆڕێت که جیهان شایه‌دی هه‌ڵچوونه به‌رده‌وامه‌که‌یه‌تی. فڕۆکه‌که له‌سه‌ر کۆهی -نوور بووبێ
سوپای پاسداران: ئێمه شه‌ڕمان ناوێت ،به‌اڵم ئه‌گه‌ر به‌رۆکمان بگرێت ئاماده‌ین بیکه‌ین
له پارێزگای هورمزگان وه‌ک محه‌مه‌د جه‌وادزه‌ریف له تویته‌ردا نووسیویه‌تی یان نۆ میل لهوالترهوه بووبێ له سنووری ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌کو ئەمریکا رایگه‌یاندووه ،هێشتا هیچ له‌و راستیه ناگۆڕێت که گه‌ڕێکی تری ملمالنێ به‌ڕێوه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو واڵت‌دا. فەرماندەی سوپای پاسداران که فڕۆکهکەیان خستووەته خوارهوەو ئه‌و سوپایه‌ش لەالیه‌ن ئەمریکاوە خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه ده‌ڵێت“ :ئه‌گه‌ر
ده‌تانه‌وێت سهالمهت بن ،سه‌روه‌ریمان پێشێل مه‌که‌ن .ئێمه شه‌ڕمان ناوێت، به‌اڵم ئه‌گه‌ر به‌رۆکمان بگرێت ئاماده‌ین بیکه‌ین”. هێرشی سه‌ر که‌شتییه‌کان و ئینجا خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ش زیاتر هانی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌دات ئاستی گرژییه‌کان به ناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچه‌که به‌رێته سه‌ره‌وه؛ هه‌ر له هه‌فته‌ی رابردوودا تره‌مپ هه‌زار سه‌ربازی تری نارده ناوچه‌که که به‌هانه‌که‌ی وه‌ک تره‌مپ
گوزارشتی لێکرد “کاره دوژمنکاریه‌کانی ئێرانه دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئەمریکا”. په‌یوه‌ندییه‌کانی ئەمریکاو ئێران له مانگی ئایاری پاره‌وه به‌رده‌وام له خراپبووندایه ،ئه‌وه‌ش پاش کشانه‌وه‌ی ئەمریکا له رێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی ٢٠١٥و لێکه‌وته‌کانی ئه‌و پاشه‌کشه‌یه بڕیاری رۆحانی سه‌رۆک کۆمار به که‌مکردنه‌وه‌ی ئیلتیزامی ئێران به رێککهوتننامهکەوە به‌اڵم نه‌ک کشانه‌وه‌ی ته‌واو .پاشتر ئێران ده‌ستیکرده‌وه به
پیتاندنی یۆرانیۆم به‌ڕێژه‌یه‌کی دیاریکراو که بتوانێت پێداویستیه‌کانی وزه‌ی خۆی پێ دابین بکات به‌اڵم هێنده‌ش نه‌بێت بتوانێت بۆمبی ئه‌تۆمی پێ دروست بکات .هه‌ڵبه‌ته ئێران وا ده‌ڵێت به‌اڵم ئەمریکا شتێکی تر ده‌ڵێت. ئێران بێجگە له خۆی ،ده‌یه‌وێت ورده ورده هێزه نزیکەکانی خۆی بخاته‌کار بۆ هه‌راسانکردنی ئەمریکاو دۆسته‌کانی له ناوچه‌که .هێرشکردنه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی جیزان له باشووری سعودیه له‌الیه‌ن
حوسییه‌کانه‌وه که ئێران پاڵپشتیان ده‌کات و دژی حکومه‌تی یه‌مه‌ن و ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه ده‌جه‌نگن که سعودیەو ئیمارات سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌ن ،په‌یامێکه سعودییه‌کان و ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش لێی تێده‌گه‌ن ،به‌اڵم پێده‌چێت توانای ئه‌و پرۆکسیانه له‌وه که‌متر بێت کە بتوانێت هیچ شتێک بگۆڕێت. ئێستا ئەمریکاو ئێران له ماراسۆنێکی هێواشدان ،که‌سیان نایه‌وێت ده‌ستپێشکه‌ر بێت بۆ هێرشێک که ده‌رئه‌نجامه‌کانی کۆنترۆڵنه‌کراو بێت ،ئێران به ورده هێرشی لێڵ و ناڕوون ،ئەمریکا به زیادکردنی به‌ره‌به‌ره‌ی هێزه‌کانی له ناوچه‌که ،چه‌ندان هێزی تری دهوڵهتیو ناده‌وڵه‌تی پرۆکسی له ناوچه‌کەو جیهانیش به دڵه‌ڕاوکێوه سه‌یریان ده‌که‌ن و دڵنیان ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بقه‌ومێ به ته‌نیا شه‌ڕی ئێران و ئەمریکا نابێ.
ئیدلیبلەژێررکێفیکێدایە؟ زەمەن ئیدلیب ،پارێزگایه‌ک له باکوری سوریا و دواهه‌مین بنکه‌یه که به‌ده‌ست هێزه‌کانی نەیاری به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه مابێ. سوریا، حکومه‌تی هێزه‌کانی به پشتگیری روسیای هاوپه‌یمانی، بۆردومانه‌کانی بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه راپه‌ڕیوه‌کان چڕ کردووەته‌وه. به‌پێی زانیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، نزیکه‌ی ٣٠٠که‌س کوژراون له پارێزگای ئیدلیب ،هه‌روه‌ها زیاتر له ٣٠٠هه‌زار که‌س له‌جێگای خۆیان هه‌ڵکه‌نراون له‌و کاته‌وه‌ی که له مانگی ئایاره‌وه توندوتیژیه‌کان هه‌ڵکشاون. گروپه سوریا و ڕوسیا ده‌ستڕۆیشتووه‌کانی ئیدلیبیان تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ی رێککه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ستیان پێشێلکردووەو هێرشیان کردووەته سه‌ر مه‌ده‌نیه‌کان و بنکه سه‌ربازییه‌کان. سێپته‌مبه‌ری پار ،روسیا ،تورکیا‌و ئێران رێککه‌وتن که ئاگربه‌سته‌که درێژ بکه‌نه‌وه به باکووری خۆرئاوای سوریاداو ماوه‌ی ٣٠کیلۆمه‌تر ناوچه‌ی دابڕاو-خاڵی له چه‌کدار -دروست بکه‌ن له‌نێوان هێزه نەیارهکاندا.
ئیدلیب له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کێدایه؟
ئیدلیب ،له ساڵی ٢٠١٥وه که‌وته ده‌ست ئۆپۆزیسیۆن ،له‌الیه‌ن کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌ی رکابه‌ری یه‌کتره‌وه کۆنتڕۆڵکراوه، نه‌ک تاکه گروپێک. سه‌ره‌کیترین ئه‌و هێزه چه‌کدارانه‌ی له ئیدلیب هه‌ن ئه‌مانه‌ن: ئه‌لشام ته‌حریر حه‌یات (هاوپه‌یمانێتیه‌کی جیهادییه) نه‌ته‌وه‌یی رزگاری به‌ره‌ی (هاوپهێمانێتیهکه تورکیا پشتگیری ده‌کات) حوراس ئه‌لدین -پاسه‌وانانی دین (پرۆ ئه‌لقاعیده‌ن و لقێکی حه‌یات ئهلتهحریرن) پارتی ئیسالمی تورکستان (به‌زۆری له ئیگوره موسوڵمانه‌کانی چین پێکهاتوون، گروپێکی جیهادین)
له مانگی جه‌نیوه‌ریدا ،حه‌یات ته‌حریر ئه‌لشام که هاوپه‌یمانێتیه‌کی گروپه جیهادییه‌کانه ،هێرشێکی چه‌کداری فراوانی دژی گروپه رکابهڕهکانی له ناوچه‌که ده‌ستپێکرد .ئێستا ئه‌م گروپه ،بۆته یه‌کێک له به‌هێزترین گروپی میلیشیا له باکووری سوریا .به‌شی زۆری پارێزگای ئیدلیبی له‌ژێر ده‌ستایه به ناوه‌ندی پارێزگاکه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ سنووره‌کانی تورکیا له ‘باب ئه‌ل هه‌وا’ .ئه‌م گروپه جیهادییه، دواهه‌مین ده‌رکه‌وته‌ی به‌ره‌ی نوسره‌یه که به فه‌رمی گروپێکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بوو له سوریا. له ساڵی ،٢٠١٦بهرهی نوسره رایگه‌یاند که په‌یوه‌ندی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده پچڕاندووەو ناوی خۆی گۆڕی به ‘جه‌بهه فه‌تح ئه‌لشام’ .ساڵی دواتر، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک گروپی جیهادی بچووکی شه‌ڕکه‌ری سوریادا ده‌رکه‌وتن و حه‌یات ئه‌لشامیان دروستکرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ‘حه‌یات ئه‌لشام’ جه‌خت ده‌کاته‌وه سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی خۆی و ره‌تیده‌کاته‌وه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به رێکخراوی ده‌ره‌کیه‌وه ،نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ،ئه‌مه‌ریکاو تورکیا وه‌کو گروپێکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده سه‌یری ده‌که‌ن و له لیستی گروپه تیرۆریسته‌کاندایه له‌الیان. هه‌رچه‌نده شرۆڤه‌کارانی سه‌ربه‌خۆ به وریاییه‌وه ژماره‌ی چه‌کداره‌کان دیاری ده‌که‌ن ،به‌اڵم چارڵس لیسته‌ر ،له په‌یمانگای خۆرههاڵتی ناوه‌ڕاست -که له ئه‌مریکایه -پێی وایه ژماره‌ی چه‌کدارانی حه‌یات ئه‌لشام ده‌گاته ١٥هه‌زار چه‌کدار له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌زار هاوکارێکی مه‌ده‌نیش. لیسته‌ر وتی‘ :جگه له حه‌یات ئه‌لشام، ئیدلیب مۆڵگه‌ی زیاتر له ١٠گروپی جیهادی تره ،زۆربه‌یان تاڕاده‌یه‌ک به ئاشکرا دڵسۆزی خۆیان بۆ ئه‌لقاعیده ده‌رده‌خه‌ن و زیاتر له ٧٥٠٠چهکدار ده‌بن’. ئه‌مریکی پلهبااڵی جه‌نه‌راڵێکی ژماره‌ی چه‌کداره‌کانی ناو ئیدلیبی به ٢٠ بۆ ٣٠هه‌زار چه‌کدار داناوه ،له‌کاتێکدا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له راپۆرتێک‌دا که له جه‌نیوه‌ری ژماره‌ی چه‌کداره‌کانی ناو ئیدلیبی به ٢٠هه‌زار خهماڵندووه که سه‌ر
به حه‌یات ئهلشامن ،له‌ناویشیاندا چه‌ندین چه‌کداری بیانی هه‌ن.
پشتیوانانی حکومه‌ت ده‌ڵێن ژماره‌کان زۆر له‌وه‌ش زیاترن
ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی پرۆ -حکومه‌ت له سوریا ،فارس شه‌هابی ،به بی بی سی ریالیتی چێکی راگه‌یاندووه که له ئێستادا ١٠٠هه‌زار چه‌کدار له ئیدلیبن .شه‌هابی پێی وایه حه‌یات ئه‌لشام سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ره‌تیده‌که‌نه‌وه .وتی: ‘ئااڵی ئه‌لقاعیده به‌رز ده‌که‌نه‌وه ،شێوازی ئه‌لقاعیده په‌یڕه‌و ده‌که‌ن’. یه‌کێک له هێزه سه‌ره‌کیه‌کانی تر ‘به‌ره‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی’یه که ساڵی ٢٠١٨لهو گروپانه دروست بوو که نەیاری حه‌یات ئه‌لشام بوون. هاوپه‌یمانێتیه‌که تورکیا پشتیوانیان ده‌کات که گروپه توندڕه‌وه ئیسالمیه‌کان له‌خۆده‌گرێت له بابه‌تی ئه‌حرار ئه‌لشام، هه‌روه‌ها چه‌ند گروپێکی تر که له‌ژێر سایه‌ی سوپای ئازادی سوریا شه‌ڕ ده‌که‌ن- هێزێک که وه‌کو هێزێکی ‘میانڕه‌و’ ناسراوه له‌الی هێزه خۆرئاواییه‌کان. سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ،به‌ره‌ی رزگاری سوریا دوای شه‌ڕێکی له‌گه‌ڵ حه‌یات ئه‌لشام به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی خۆی له باکووری سوریا له‌ده‌ست چوو. ئینجا به‌ره‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی ناچار بوو رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ حه‌یات ئه‌لشامدا بکات و دان بنێت به ئیداره‌یه‌کدا که حه‌یات ئه‌لشام پشتگیری ده‌کات ،ئیتر له‌و کاته‌وه هه‌ردوو گروپه‌که شانبه‌شانی یه‌کتر دژی حکومه‌تی سوریا شه‌ڕ ده‌که‌ن. ئارۆن لۆند ،ئه‌ندام له گروپی
توێژینه‌وه‌ی ‘سێنچری فاوه‌نده‌یشن’ له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ،به‌ره‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی له‌الیه‌ن سه‌رکردایه‌تی تورکیا ،پاره ،چه‌ک و جبه‌خانه‌ی تورکیاوه پێکه‌وه نراوه. ده‌ڵێت‘ :به‌ره‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی به‌پێی ده‌ستتێخستنی تورکیاوه له سوریا زیاد و که‌م ده‌کات’. هه‌روه‌ها چه‌ندان گروپی دیکه‌ش هه‌ن. یه‌ک له‌وانه ،حوراس ئه‌ل دین (پاسه‌وانانی دین) ،گروپێکه له حه‌یات ئه‌لشام جیابۆتهوەو زۆربه‌ی خه‌ڵک پێیان وایه سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ن .حوراس ئەلدین زیاتر له‌و که‌سانه پێکهاتووه که وازیان له حه‌یات ئه‌لشام هێناوه .ئه‌و دوو گروپه ناتوانن جیاوازیه‌کانیان وه‌الوه بنێن و پێکه‌وه له‌ناو یه‌ک رێکخراودا کار بکه‌ن، به‌اڵم که‌م و زۆر هه‌ماهه‌نگن.
چه‌کدارانی بیانی
چه‌ندین جیهادی بیانی له ئیدلیبن، زۆربه‌یان له‌و گروپانه‌دان که سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ن. پارتی تورکستانی ئیسالمی ،گروپێکه له ئیگۆره شه‌ڕکه‌ره‌کان پێکهاتووەو زیاتر شانبه‌شانی حه‌یات ئه‌لشام شه‌ڕده‌کات.
ئیگوره‌کان ،که‌مینه‌یه‌کی نه‌ژادی موسوڵمانن له هه‌رێمی خیانجینی چین -له سه‌ره‌تای شه‌ڕی سوریاوه جێگای خۆیان له باکووری سوریا کرده‌وه. هه‌روه‌ها ،که‌تیبه‌ی ته‌وحیدی ئوزبه‌کی که هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ حه‌یات ئه‌ل شام و که‌تیبه‌ی ئیمام بوخاریش هه‌ن. فارس شه‌هابی ،ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوریا ده‌ڵێت ‘ :نزیکه‌ی ٣٠بۆ ٤٠هه‌زار چه‌کداری بیانی هه‌ن که زیاتر ئیگور، تاجیک ،ئوزبه‌ک ،تورک و ئه‌وانی دین که له زیاتر له ١٠٠نهتهوه و نه‌ژادن و زوربه‌یان له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیاندا هاتوون’. به‌اڵم ،رافایل پانتوچی ،له په‌یمانگای یه‌کگرتووی شاهانه -به‌ریتانی -پێی وایه ئه‌و ژمارانه‌ی ده‌گوترێن زۆر زۆرن .ئەو ده‌ڵێت‘ :به خۆیان و خێزانه‌کانیانه‌وه چه‌ند هه‌زارێک زیاتر نابن’. جیهادی چه‌کدارانی بیانی دیکه‌ش له ئیدلیب هه‌ن وه‌کو چیچانی و ئوزبه‌کی به‌اڵم ژماره‌یان زۆر نییه. خه‌ڵکانی سڤیل له ئیدلیب گیریان خواردووه
نیگه‌رانی سه‌ره‌کی له ئێستادا بۆ خه‌ڵکانی سڤیلی ئیدلیبه. ژماره‌ی یه‌کگرتووه‌کان نه‌ته‌وه سڤیله‌کان به ٣ملیۆن ده‌خه‌مڵێنێ که یه‌ک ملیۆنیان منداڵن. زیاتر ٪٤٠ی ئه‌و خه‌ڵکه له‌و ناوچانه‌وه هاتوون که پێشتر به‌ده‌ست ئۆپۆزیسیۆنه‌وه بوون. نه‌تەوه یه‌کگرتووه‌کان پێیوایه ئه‌گه‌ر شه‌ڕێکی فراوان ده‌ست پێ‌بکات ره‌نگه ٨٠٠ هه‌زار که‌س له جێگای خۆیان هه‌ڵبکه‌ندرێن له ئیدلیب ،ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش که له سوریا پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه له ئێستادا دوو ملیۆن که‌سن و ده‌کرێت زیاتریش ببن. BBC NEWS
ن�س�ر�سە�ڵا ت�سی �ساوەڕا�س � ڵ ت ن
8 دیوێکی تری ده‌نگدانه‌که‌ی
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
دووبارهدهنگدانلهئهستهنبوڵ..
خەوی سوڵتانی زڕاند و دووبارە ئاکەپەی خست
ئه‌سته‌نبوڵ
ئاودێر حه‌کیم چاوی زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی تورکیا به ته‌نیا له‌سه‌ر دۆڕانی ئاکهپەو به‌ربژێره‌که‌ی -بینالی یه‌ڵدرم- بردنه‌وه‌که‌ی به‌ربژێری ئۆپۆزیسیۆن و جه‌هه‌په -ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵو ،که بێگومان له رووی ڕیال-پۆلیتیکسو ئه‌و لێکه‌وت و ئه‌گه‌رانه‌ش که ده‌یهێنێته پێشه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه. ئه‌ردۆگان که به سه‌ره‌تایه‌کی تاڕاده‌یه‌ک پۆزه‌تیڤ ده‌ستی پێ‌کرد هه‌م به ڕیفۆرمه ئابووریه‌کانی ،به خواسته مکوڕهکهی بۆ رووکردنه برۆکسل و هه‌وڵدان بۆ به‌ئه‌ندامکردنی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئینجا به ڕه‌وتی ڕوو به ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ل کورد ،به‌اڵم دوواتر هه‌م له‌ژێر کاریگه‌ری شۆڤینیزمی تورکی و هه‌م له‌ژێر کاریگه‌ره خواسته هه‌ڵکشاوه‌کانی خۆی بۆ خۆسه‌پێنی و مانه‌وه و هێز ئاراسته‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی وه‌رگرت که باجه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی تورکیا و بۆ ناوچه‌که قورس بوو. ئه‌نجامه‌که‌ی چی بوو؟ شه‌ڕێکی وێرانکه‌ر بۆ ژێرخانی ئابووری تورکیا ،بهههدەردانێکی ترسناکی وزه و ژیانی مرۆیی ،وێرانبوونی کوردستان و شه‌ڕێکی قێزه‌ون له سوریا و هه‌ژمونێکی ملهوڕانه له هه‌رێمی کوردستان و وێرانبوونی به‌شێکی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی له باکووری کوردستان .ئینجا دابه‌زینی لیره‌ی تورکی و داڕمانی ئابووری که تاکو ئێستاش به‌رده‌وامه و روون نییه چی کاره‌ساتێک به‌سه‌ر تورکیادا ده‌هێنێت. هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کان زه‌نگێکی جدی بوو بۆ ئه‌ردۆگان که خه‌ڵکی تورکیا ورده ورده به‌رگه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ناگرێت .دۆڕانی ئاکه‌په له شاره گه‌وره‌کانو دواهه‌مینیان و بۆ جاری دووه‌م له ئه‌سته‌نبوڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی کارتی سوور بوو بۆ ئه‌ردۆگان له‌الیه‌ن هاواڵتیانی تورکیاوه که ئیتر له هه‌ڵبژاردنی گشتی داهاتوودا به ئه‌گه‌ری زۆر که‌ش و هه‌واکه به قازانجی که‌شتی سیاسی ئه‌ردۆگان نابێت. ئه‌وه‌ی میدیا ده‌رباره‌ی سته‌می تورکی و خۆسه‌پێنی ئه‌ردۆگان ،گرتن و راوه‌دونانی هه‌ڕه‌مه‌کی نه‌یارانی سیاسی ،ده‌رکردنی هه‌زاران دادوه‌ر و پارێزه‌ر و ئه‌کادیمی و مامۆستای زانکۆ به هۆکاری سیاسی له‌سه‌ر کاره‌کانیان ،داخستنی چه‌ندان رۆژنامه و له زیندان قایمکردنی چه‌ندان فیگه‌ری سیاسی دیاری تورکی و کورد ،نه‌ک هه‌ر تێوهگالن به‌ڵکو ئاراسته‌کردنی شه‌ڕ دژی کوردانی سوریا و هه‌ژمونگه‌رایی ناڕه‌وا له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که هه‌مووی راستن .ئه‌وه‌ش راسته کۆمیسیۆنی بااڵی هه‌لبژاردنه‌کان و دادگا له تورکیا که‌م و زۆر له‌ژێر کاریگه‌ری تانه و گوشاری ئاکه‌په ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌که‌ی ئه‌سته‌نبوڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و دووباره ده‌نگدان کرایه‌وه له ئه‌سته‌نبوڵ. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش هێشتا خاڵێکی گرنگ شایانی ئاماژه‌پێدانه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که سته‌م و زۆرداری و خۆسه‌پێنی له تورکیا هێشتا نه‌یتووانیوه به‌ته‌واوی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت بێ‌نرخ و ڕسوا بکات .کۆمیسیۆنێک که له‌ژێر سایه‌ی حکومه‌تی ئاکه‌په‌دا بوو ،ئه‌ردۆگان گره‌وی مه‌رگ و ژیانی ده‌کرد بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ ،به‌شێکی زۆری ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌ردۆگان و حیزبه‌که‌یدا بوون ،که‌چی هێشتا نه‌یانتووانی به‌زۆر بردنه‌وه‌یه‌ک بسه‌پێنن له قازانجی ئه‌ردۆگان ،هێشتا ده‌زگاکان هێنده الوه‌کی و کارتۆنی نه‌بوون بتوانن ئه‌ردۆگان رزگار بکه‌ن. تۆکمه‌کردنی داموده‌زگاکان زۆر گرنگه بۆ ژیانی دیموکراسی .ڕه‌نگه له قۆناغێکدا ده‌زگاکان نه‌تووانن به‌ڕێک و پێکی کار بکه‌ن ،نه‌توانن سهربهخۆو پیشه‌یی بن ،به‌اڵم هێشتا بایه‌خدان پێیان ،به‌هێزکردنیان ،نرخ و که‌رامه‌ت پاراستنیان و ئینجا هه‌وڵدانی به‌رده‌وام بۆ سه‌ربه‌خۆبوونیان به‌شێکی گرنگی خه‌باتی دیموکراسیه که ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بدرێت. براوه‌ی سه‌ره‌کی هیچ حیزبێک نییه ،چونکه حیزبه‌کان دێن و ده‌ڕۆن ،به‌ڵکو براوه‌ی سه‌ره‌کی داموده‌زگای سه‌ربه‌خۆ و تۆکمه‌ن ،براوه‌ی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هۆشیاره که ده‌توانێت بڕیار بدات کێ بهێنێت و کێ ال بدات.
زەمەن ئه‌مجاره‌شیان به‌خت یاوه‌ری ئه‌ردۆغان و ئاکه‌په و کاندیده‌که‌ی نه‌بوو له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی بگره ئه‌سته‌نبوڵدا، شاره‌وانی ئه‌مجاره‌یان شکستی بینالی یه‌ڵدرم زۆر گورچکبڕ تر بوو. له هه‌ڵبژرادنی مانگی مارسدا ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵو کاندیدی پارتی گه‌لی کۆماریی -جه‌هه‌په به ١٤ هه‌زار ده‌نگ له‌پێش بینالی یه‌ڵدرمه‌وه بوو ،کەچی ئه‌مجاره‌یان ژمارەی جیاوازییەکە بەرزبوویەوە بۆ نزیکەی نیو ملیۆن ده‌نگ له‌پێش کاندیده‌که‌ی ئاکهپەوە. به‌رایی ئه‌نجامی به‌پێی هه‌ڵبژاردنه‌که ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵو له ٪٥٤ی ده‌نگه‌کانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه ،له‌کاتێکدا بینالی یه‌ڵدرم ٪٤٥دهنگهکان .کاندیده‌کانی تر هیچیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته .٪١ هه‌ڵکشانی ده‌نگه‌کانی ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵو و دابه‌زینی ده‌نگه‌کانی بیناڵی یه‌ڵدرم به ڕاده‌یه‌ک جیاواز بوو کە بینالی یه‌ڵدرم دەمودەست پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان دان به شکستی خۆیدا بنێ و پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتن له کاندیده‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن بکات. ٣١ی ئازار هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا ئه‌نجامدراو پارتی داد‌و
جیاوازی دەنگەکان نزیکەی نیو ملیۆن دەنگ بوو کە ئەمە چاوەڕوانکراو نەبوو
گه‌شه‌پێدانی حوکمڕان ،له چه‌ند شارێکی گه‌وره‌ی تورکیا دۆڕا .یه‌کێک له‌و شارانه که قورسایی دیمۆگرافی و سیاسی و ئابووری گرنگی هه‌یه ئه‌سته‌نبوڵ بوو. پێشتر که ئه‌ردۆغان له سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی ئه‌و شاره‌وه هه‌نگاوه سیاسیه گرنگه‌کانی خۆی ده‌ستپێکردووه ،ئه‌م شارەی به خاڵێکی یهکالییکهرهوه ده‌زانی بۆ دڵنیابوون له مانه‌وه‌ی له حوکم له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیادا. دۆڕانی کاندیدی ئاکه‌په بینالی یه‌ڵدرم ،له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی مارس بۆ ئاکه‌په زۆر به ئازار بوو هه‌رچه‌نده
کاندیده‌که‌ی جه‌هه‌په که کاندیدی به‌شێک له ئۆپۆزسیۆنیش بوو ،بەاڵم به که‌متر له ١٤هه‌زار ده‌نگ له پێش کاندیده‌که‌ی ئاکه‌په‌وه بوو. هه‌رچه‌نده کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌هۆی ئه‌و گرفت و کێشانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ٣١ی ئازاردا هه‌بوون دوای گێرمهوکێشهیهکی یاسایی له ٦ی مایسدا بڕیاری دووباره ده‌نگدانی له ئه‌سته‌نبوڵ راگه‌یاند ،به‌اڵم الی زۆر له چاودێران ئه‌و بابه‌ته وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی لێکدرایهوەو وا بینرا که ئەردۆغان و پارته‌که‌ی دۆڕانیان له ئه‌سته‌نبول قبووڵ نییە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که چوار کاندیدی دیار له‌الیه‌ن حزبه‌کانه‌وه و ١٧کاندیدی سه‌ربه‌خۆ هه‌بوو بۆ سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ به‌اڵم دووان له‌و کاندیدانه زۆر سه‌ره‌کی بوون و به‌شی زۆری ده‌نگه‌کانی ئه‌سته‌نبوڵیان بۆ خۆیان برد که ئه‌وانیش هه‌ردوو کاندیده‌که‌ی ئاکه‌په و جه‌هه‌په بوون. کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا بڕیاریدا که جارێکی تر ده‌نگدان له ئه‌سته‌نبوڵ بکرێته‌وه و ڕۆژی ٢٣ی حوزه‌یران بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه دیاری‌کرا. زیاتر له ١٠ملیۆن و نیو هاواڵتی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو. ئیمامئۆغڵوی ته‌مه‌ن ٤٩ساڵ، له هه‌ڵبژاردنی مارسی ڕابردوودا به جیاوازی ١٤٠٠٠دهنگ له شارێکی خاوه‌ن زیاتر له ١٠ملیۆن ده‌نگده‌ر، بۆ ماوه‌ی ته‌نیا ١٨ڕۆژ کۆتایی به
حوکمی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌کی ئاکه‌په هێنا له‌و شارەدا .هه‌ردووال ،ئیمائۆغڵوو یهڵدرمی ٦٣سااڵن گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌و ملیۆن و حه‌وت سه‌ت هه‌زار که‌سه ده‌کرد که له هه‌ڵبژاردنی مارسی ڕابردوودا ده‌نگیان نه‌دا .هه‌روه‌ها گره‌ویان له‌سه‌ر ده‌نگی ده‌نگده‌رانی کورد کرد له‌ناو ئه‌سته‌نبوڵدا. هه‌ده‌په که نه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ٣١ی مارس و نه له‌وه‌ی ٢٣ی ئه‌م مانگه کاندیدی نه‌بووه ،پێشتر ڕێککه‌وتنێکی واژۆنهکراوی له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په هه‌بوو و مه‌به‌ستی بوو ئاکه‌په له ئه‌سته‌نبوڵ بخات .بۆیه به ناڕاسته‌وخۆ ده‌نگده‌رانی خۆی هاندا ده‌نگ له دژی کاندیده‌که‌ی ئاکه‌په بده‌ن ،به‌اڵم گه‌مه‌ی سیاسی ئەردۆغان به ڕێگه‌دان به پارێزه‌ره‌کانی ئۆجه‌الن بۆ دیده‌نیکردنی و دواتریش ته‌نیا ڕۆژێک پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان باڵوکردنه‌وه‌ی په‌یامێکی ئۆجه‌الن به‌وه‌ی داوا له هه‌ده‌په ده‌کات ‘هێڵی سێیه‌م’ هه‌ڵبژێرن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیار بوو گه‌مه‌یه‌کی زۆر به‌هێز نییه. هه‌رچه‌نده په‌یامه‌که وا لێکدرایه‌وه که ئۆجه‌الن داوای بێالیه‌نی له ده‌نگده‌رانی کورد ده‌کات له هه‌ڵبژاردنه‌که که ئه‌وه‌ش ناڕاسته‌وخۆ به قازانجی ئاکه‌په ده‌بوو ،به‌اڵم هه‌ده‌په به‌شێوه‌یه‌کی دیکه ڕاڤه‌ی په‌یامه‌که‌ی کرد و سووربوون له‌سه‌ر هه‌ڵویستی خۆیان که ئامانجه‌که‌یان خستنی کاندیده‌که‌ی ئاکه‌په بوو له
سەرەڕای پەیامەکەی ئۆجەالن بەاڵم هەدەپە سوور بوو لەسەر کەوتنی یەڵدرم
ئه‌سته‌نبوڵ .به‌اڵم دواجار ئه‌وه‌ی بڕیاریدا چۆن ده‌نگ بده‌ن و کێ هه‌ڵبژێرن ده‌نگده‌رانی کوردبوون له ئه‌سته‌نبوڵ که خاوه‌ن هۆشیارییه‌کی سیاسی پێگه‌یشتوون و توانیان له هه‌ستیاریی بارودۆخی ئۆجه‌الن و بارودۆخی گشتی تورکیا تێبگه‌ن و بینالی یه‌ڵدرم بخه‌ن. پێشتر ئه‌ردۆغان وتبووی هه‌ر الیهنێک ئه‌سته‌نبوڵ بباته‌وه تورکیا ده‌باته‌وه ،که‌واته به‌و پێوهرەبێ دۆڕانی ئاکه‌په له ئه‌سته‌نبوڵ سه‌ره‌تای کۆتایی ئه‌ردۆغان ده‌بێ و له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئاکه‌په ناتوانێت براوەبێ.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
7
ترەمپ لەناو کتێبەکاندا
“ترس” لە تره‌مپ له كۆشكی سپی‌دا
رانانی:لوقمانغهفوور ئەمریکا پێشه‌كی :دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك 45هەمین سه‌رۆكی ئه‌مریكا ،زیاتر له 18كتێبی ره‌خنه‌ئامێز له‌سه‌ر ئەم سەرۆکە چاپکراوە .له‌مێژووی ئه‌مریكادا تاكه سه‌رۆكه بەمڕادەیە زۆرترین ره‌خنه‌ی رووبهڕووكرابێتهوه. بیهێنه پێش چاوی خۆت كتێبێك له هه‌فته‌ی یه‌كه‌میدا ملیۆنێک و 100هه‌زار دانه‌ی لێ فرۆشرابێ ،دەبێ ئه‌م كتێبه چ كاریگهرییەكی هه‌بووبێ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه. كتێبی “ترس” له نووسینی “بۆب ودوارد”ە كتێبێکه کە كۆشكی سپی له‌رزاند .بووه پڕفرۆش‌ترین كتێبی .2018زۆركه‌س پڕفرۆشی ئه‌م كتێبه بۆ توانا‌و لێهاتووی نووسه‌ر ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه سااڵنێكی دوورودرێژه به‌بێ ترس ئه‌م جۆره كارانه پێشكه‌ش ده‌كات. مانگی سێپتەمبه‌ری 2018كاتێ ئه‌مریكییه‌كان یادی 11ی سێپتەمبهریان كرده‌وه ،رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئه‌م كتێبه‌ی خسته‌بازاڕه‌وه. بۆب ودواردی تەمەن 76سااڵن ،یه‌كێكه له رۆژنامه‌نووسه بیرتیژ و به‌تواناكانی ئه‌مریكا ،ئه‌مه نۆزده‌هه‌مین كتێبیەتی كه 13دانەیان پڕفرۆش‌ترین بوون له ژیانیدا. له پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌مریكییه‌كان له كۆشكی سپی‌دا پیاوێك ده‌بینن به‌ده‌وری خوێدا ده‌خولێته‌وه ،له‌ناو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا ده‌ژی ،هیچ گرنگییه‌ك نادا به‌خوێندنه‌وه و فێربوون .شاگەشکە دەبێ كاتێ هاندانی خه‌ڵك دەدا له دژایه‌تیكردنی یه‌كتردا .دڵخۆشه به دابه‌شبوونی بیروڕاكانمان به ترسه‌وه حوكم ده‌كات. کتێبەکە بەو هەموو کاردانەوەو کاریگەرییانەوە ،تائه‌مڕۆ هیچ كه‌سێكی چوارده‌وری تره‌مپ بەرپەرچی كتێبه‌كه‌یان نەداوەتەوە .ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ سارا ساندەرز سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی وتی”هیچ نییه بێجگه له‌چیرۆكێكی هه‌ڵبه‌ستراو” تره‌مپیش بۆ خۆی ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی وت “كتێبێكی تری بێکەڵک باڵوكرایهوه” كتێبه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و راپۆرتانه ده‌كاته‌وه كه بۆ یه‌كجاره دەیانبیستین سەبارەت بە ره‌فتاری ئابڕووبهرانە و پێشبینی نه‌كراوی تره‌مپ .باس له كه‌مته‌رخه‌می له ئه‌ركی جێبه‌جێكردن و مایه‌پووچی لهئهخالق و ترساندن ده‌كات كه رووده‌ده‌ن له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپدا.
ناو كۆشكی سپی
ئه‌وه‌ی من هه‌ستم پێكردووه ودوارد وه‌كچۆن به راپۆرته‌كه‌ی “واتەرگێت” كاریگه‌ری گه‌وه‌ره‌ی دروستكرد و بووه هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ریچارد نیكسۆن 37مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ساڵی ،1974 ده‌یه‌وێ له‌رێی ئه‌م كتێبه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی دابنێ تا تره‌مپ ناچار بكه‌ن ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێ. هه‌روه‌ها “وایده‌بینم كه چالێنجێك له‌به‌رده‌م ئه‌مریكادا هه‌بێ ،ده‌توانرێت گه‌شه به ئه‌مریكا بدرێت به‌اڵم ناتوانرێت گره‌نتی ئه‌وه بدرێت كه هاوواڵتیانی ئه‌م واڵته به یه‌كسانی چێژ له خێر‌و خۆشییه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن له‌سایه‌تی تره‌مپدا”. به‌اڵم نابێ ئه‌وه‌مان بیربچێ كه 65 ملیۆن ده‌نگده‌ری ئه‌مریكا تره‌مپیان بینی كه توانی ئابووری واڵته‌كه‌یان باش بكات ،به‌اڵم نووسه‌ر ده‌یه‌وێ له دیوە دهگمهنەکانەوە
بەرگی کتێبی “ترس ترەمپ لە کۆشکی سپی‌دا” نووسینی :بۆب ودوارد
لەو کاتەوەی بووە بە سەرۆک، زیاتر لە 1٨کتێب سەبارەت بە ترەمپ نووسراون تره‌مپ پیشان بدات به‌وپێیه‌ی كه توانای ئه‌و چالێنجه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هه‌یه. هه‌روه‌ها كۆشكی سپیمان به‌و شه‌ڕ و ملمالنێ توندوتیژه ناوخۆییه‌وه پیشانده‌دات كه ژماره‌یه‌ك لهراوێژكار و وه‌زیره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كردوویانه به باو له چوارده‌وره‌ی تره‌مپ كه نووسه‌ر به نه‌زانیی و نائارامی وه‌سفی ده‌كات. ئه‌مانه‌ش دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ڕێی ئه‌و هه‌زار سهعاتە لە چاوپێكهوتنەی نهێنی له ژووره‌كانی كۆشكی سپی‌دا ئه‌نجامیداون یان ئه‌و سه‌دان به‌ڵگه‌نامه نهێنی و ده‌یان كۆنووسی كۆبوونه‌وانه‌ی تره‌مپ بەشداربووە.
چۆن به‌سه‌ر 16پاڵێوراودا سه‌ركه‌وت؟
كتێبه‌كه زیاتر لە 400الپهڕهیە، چاپته‌ری یه‌كه‌می به گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوان “ستیڤ بانوون” و “دێڤد بۆسی” ده‌ستپێده‌كات كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2010ده‌رباره‌ی چاوپێكه‌وتنێكی تره‌مپ كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپه خۆی بپاڵێوێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا. له‌و كاته‌دا دۆناڵد تره‌مپ هه‌وڵیداوه كه كۆمارییه‌كان رازی بكات به‌وه‌ی به‌رامبه‌ر باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوو بچێته ملمالنێی هه‌ڵبژاردنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌كی باشی به‌خشیوه‌ته‌وه به‌سه‌ر ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران له كۆمارییه‌كاندا ،به‌اڵم شكستی هێناوه. له ساڵی 2010ه‌وه نووسه‌ر راسته‌وخۆ رووداوه‌كان ده‌گوازێته‌وه بۆ ساڵی 2016 و نووسیویەتی :بانوون به‌رێكه‌وت له
بۆب ودوارد
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزدا ده‌بینێ كه تره‌مپ بانگه‌شه‌ی خۆپااڵوتنی كردووه. پێموایه بانوون كۆمپانیاكه‌ی خستووەته خزمه‌تی تره‌مپه‌وه و به‌ڵێنی پێداوه له‌كاتی بوون بهسهرۆكدا قه‌ره‌بووی هه‌مووی بۆ بكاته‌وه بۆیه خاتوو “ریبیكا میرسیر” كه یه‌كێكه له‌و خێزانه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كه هاوكاری مادی كۆمارییه‌كان ده‌كات ،سه‌ری سوڕماوە كه چۆن تره‌مپ توانی به‌سه‌ر 16 پاڵێوراوی كۆمارییه‌كاندا سه‌ركه‌وێت ئه‌گه‌ر پاره‌ی كۆمپانیاكه‌ی بانوون نه‌بێ! دواتر تیشكده‌خاته سه‌ر ئه‌و 12 ملیۆن دۆالرهی كه “پوڵ جان مانه‌فۆرت” ده‌ستی كه‌وتووه له‌حزبێكی سیاسی پرۆ- روسیاوه (ئۆكرانیا) و له خزمه‌تی كه‌مپینی تره‌مپدا به‌كارهاتووە .پۆڵ جان مانه‌فۆرت لۆبی ئه‌مریكییه له ئۆكرانیا ،راوێژكارێكی سیاسی و خاوه‌نی كۆمپانیای مانهفۆرته، له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپدا راوێژكاری هه‌ڵمه‌ته‌كه بووه ،هه‌روه‌ها “ستیڤ بانوون” كه ته‌نیا حه‌وت مانگ له ئیداره‌ی تره‌مپدا راوێژكاری سه‌رۆك بوو. بۆب ودوارد ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له‌هاوینی 2015ده‌ستوه‌ردانه‌كانی روسیا له‌سه‌ر شوێن و تۆماری ده‌نگده‌ران و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بووه .ده‌شڵێت كه هه‌ریه‌ك له CIAو FBIپێیانوایه روسیا داتاكانی به‌كارهێناوه بۆ یاریكردن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان. هەروەها چۆن جارید كۆشنێری زاوای، له دارایی تایبه‌تی خۆی 50ملیۆن دۆالری سه‌رفكردووه بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، له‌كاتێكدا كۆشنێر ئه‌وه ناشارێته‌وه كه ئه‌و پێشنیازی 25ملیۆن دۆالری كردووه بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه سهرفیكات ،به‌اڵم تره‌مپ ره‌تیكردووەته‌وه. نووسه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه له په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنیدا كۆشنێر 10ملیۆن دۆالری به‌خشیوه به هه‌ڵمه‌ته‌كه.
كراوه و قه‌ڵه‌مێكی پڕ بڕشتی هه‌یه له نووسیندا كه له‌توانایدایه هه‌موو چیرۆكێكی چنگكهوتووی رۆژنامه‌نووسی پڕ گرێوگۆڵ ئاسان بكات له‌ناو ئۆفیسی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ژێر سایه‌ی سه‌رۆك تره‌مپدا. ئایا هیچ كه‌سێك ده‌توانێ ئه‌وه بێنێته به‌رچاوی كه فه‌رمانبه‌رێكی سه‌رۆك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سه‌رمێزه‌كه‌ی بدزێ؟ ئه‌مه روویداوه نه‌ك رۆژێك به‌ڵكو رۆژ له‌دوای رۆژ و گه‌یه‌نراوه‌ته وردوارد. ئێستا بیرتان ده‌گوازمه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و چیرۆكه‌ی كه له‌به‌شی شه‌شه‌می كتێبه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو .هه‌فته‌یه‌كه تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكایه ،له تاوه‌ری تره‌مپ داوا له جه‌نه‌راڵی خانه‌نشینكراو “جاك كین” ده‌كات تا پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وه‌رگرێ .به‌اڵم كین ره‌تی ده‌كاته‌وه ،دواتر جێم ماتێس هه‌ڵده‌بژێرێ .دوای مانگێك تره‌مپ داوای چاوپێكهوتێنك ده‌كات له‌گه‌ڵ ماتێس ،له‌وێدا تره‌مپ داوای لێ ده‌كات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داعشدا بكه‌ن ،چونكه ئه‌وه یه‌كێك بووه له به‌ڵێنه‌كانی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا .له‌به‌رامبه‌ردا ماتێس ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له ستراتیژییه‌كه‌دا بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و ته‌یدی بكات .هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دا له‌سوریا به‌بێ ئاگاداری ماتێس تا وا تێبگات كه ماتێسی پشتگوێخستووه .ئه‌گینا له‌بنه‌ڕه‌تدا كشانه‌وه‌ی هێز له‌سوریا پالنی ستراتیژی تره‌مپ نه‌بووه ،به‌ڵكو له‌ئه‌نجامی كاردانه‌وه‌ی بووه به‌رامبه‌ر ماتێسدا. له‌الیه‌كی تره‌وه نووسه‌ر ئه‌وه ئاشكراده‌كات كه “جێم ماتێس” یه‌كێك بووه له‌و سه‌ركردانه‌ی كه له ساڵی 2013 داوای له باراك ئۆباما كردووه كه له‌ئێران بدرێت .به‌اڵم ئۆباما رازی نەبوو .كاتێك ماتێس بووه به وه‌زیری به‌رگریی له ئیداره‌ی تره‌مپدا ،ترسی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران له‌ئارادا بووه.
كاتێك كه كتێبه‌كه ده‌خوێنیته‌وه هه‌ست ده‌كه‌ی له هه‌ر چاپته‌رێكدا “ودوارد” چیرۆكێكی نوێمان ده‌رباره‌ی تره‌مپ پێده‌ڵێت كه پێده‌چێ ئه‌مه دۆخی نووسینی ودواردبێ ،چونكه من پێشتر كتێبی “پیاوه نهێنیه‌كه“م خوێندووەته‌وه كه باس له‌چیرۆكی واتەرگێت ده‌كات .له‌سه‌روو ئه‌مه‌وه ئه‌م نووسه‌ره به‌تێپه‌ڕبوونی كات پله‌وپایه‌كی به‌رزی له‌ناو سیاسییه‌كانی ئهمریكاو خه‌ڵكدا داگیركردووه .مێشكێكی
راوچییه‌كی جادووگه‌ر
به تره‌مپ ده‌ڵێت ،كۆپییه‌كی مهلهفهکە له میدیا باڵودهبێتهوه ،ده‌بێته هۆی تووڕه‌بوونی تره‌مپ و رێوشوێنی لێكۆلینه‌وه‌كان بشێوێن و دواتر بووه هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جیمس كۆمی. گرنگیی و به‌های كتێبه‌كه له‌وه‌دایه زۆربه‌ی رووداوه‌كان له‌ناو كۆشكی سپیدان. بۆ نموونه چه‌ند مانگێك دوای به‌جێهێشتنی كۆشكی سپی“ ،رێنس پریبۆس سه‌رۆكی ئه‌ركانی كۆشكی سپی ،ته‌نیا ماوه‌ی حەوت مانگ هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی بۆ كاره‌كانی ده‌كات و پێیوابووه كه بێئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت چوارده‌وردراوه به كۆمه‌ڵێك كه‌سی نامۆ كه بێئه‌وه‌ی له پالن و به‌رنامه و بودجه و كاری رۆژانه‌دا هیچ رۆڵێكیان هه‌بێ. كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی ئه‌ناركی كۆکراونەتەوه. ئیڤانكا كچه‌كه‌ی تره‌مپ ،راوچییه‌كی جادووگه‌ر بوو ده‌هات و ده‌چوو به‌ناو كۆبوونه‌وه‌كانی رۆژانەدا ،هه‌روه‌ها جارید به هه‌مان شێوه ،بێئه‌وه‌ی هیچ ئه‌زموونێكیان هه‌بێ ،له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه كه ئه‌وانیش كلیان كونوای و ستیڤ بانوون كه هه‌ردووكیان له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی بوون ،به‌اڵم هه‌موو شت بوون. نووسه‌ر ده‌شڵێت “ :رێنس پریبۆس باسی ئه‌وه‌ده‌كات كه وابڕیار بوو كۆشكی سپی رێگه بدات لێكۆڵینه‌وه بكرێت له دزەپێکردنی ئه‌و بیرۆكانه‌ی له‌الیه‌ن كۆمپانیا چینیه‌كانه‌وه ،كاتێك په‌راوه‌كان كۆتاییان هات ،بڕیاربوو ئه‌مریكا رسومی گومرگی دابنێ له‌سه‌ر كۆمپانیا چینییه‌كان به گه‌ڕانه‌وه بۆ الی ئه‌وروپییه‌كان، راوێژكاری بازرگانی “پیته‌ر ناڤارۆ” و وه‌زیری بازرگانی “ێلبهر رۆس” هاتنه كۆشكی سپی بۆ ئیمزاكردنی كۆنووسه‌كه، هیچ كه‌سی تر له كۆشكی سپی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌زانی ،به‌اڵم ئیڤانكا تره‌مپ و جارید كۆشنێر هاتنه كۆبوونه‌وه‌كه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بانگهێشت كرابن ،پێشنیازیان ئه‌دا به تره‌مپ بێئه‌وه‌ی پێیان بوترێت پێشنیازتان هه‌یه یان نا”.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو ئه‌و هه‌وڵه‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوو بووه كه داوای له سه‌ركرده‌كانی CIAكردووه راپۆرتێكی یۆ ئاماده بكه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له هه‌ڵبژاردنی 2016دا ،هه‌رزوو مه‌له‌فێك ئاماده‌ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن روسیا هه‌وڵیداوه ده‌ستوه‌رداته هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه .كاتێك “جیمس كۆمی” به‌رێوه‌به‌ری FBIئه‌مه
هاوپه‌یمانێتی و متمانە
به‌ڵگه‌نامه دزراوه‌كان
ره‌نگه رانانی ئه‌م كتێبه به چه‌ندین الپه‌ڕه كۆتایی نه‌یه‌ت ،به‌اڵم ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگ بوو ،ئه‌وه بوو كه تره‌مپ به چ روانینێكه‌وه ئه‌ڕوانێته جیهان به‌شێوه‌یه‌ك بۆ كه‌سێكی بزنس هه‌موو شتێك وه‌ك سامان سه‌یر ده‌كات .نووسه‌ر پێوایه كه الی تره‌مپ هه‌موو شتێك به‌دیهێنانی ماده و قازانجی مادییه ،بۆ نموونه تره‌مپ
کتێبەکە پڕیەتی لە رووداوی سەیر لەناو کۆشکی سپی لە سەردەمی ترەمپدا باوه‌ڕی به هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك نییه وه‌ك ناتۆ .هه‌ربۆیه هه‌میشه باس لهكشانهوه له‌و هاوپه‌یمانێتییانه ده‌كات .چونكه ئه‌و پێیوایه ئه‌مه دەبێه هۆی به‌فیڕۆدانی پاره و بوونی پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌و هاوپه‌یمانێتییانه خه‌رجی ئه‌مریكا ده‌به‌ن .هه‌تا تره‌مپ نیازی وابوو كه هه‌موو سه‌ربازه‌كانی له كۆریای باشوور بكشێنێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند سه‌فقه‌یه‌كی بازرگانی گه‌ورەدا. دوا بابه‌ت كه من ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م له‌سه‌ر كتێبه‌كه مه‌سه‌له‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ و كۆریای باكووره كه كه‌مترین زانیاریی و هه‌واڵی له‌سه‌ر زانرا .وردوارد پێیوایه رێكه‌وتنه‌كه چه‌ند په‌یوه‌ندی به رێگری له په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه هه‌بوو ،ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی ئه‌منی نهێنییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه هه‌بوو له‌ژێر ده‌ستی كۆریای باكووردا. نووسەر نموونه‌ی كۆمپانیای سۆنی هێناوه‌ته‌وه كه له‌الیه‌ن كۆریای باكووره‌وه هێرشی ئه‌لكترۆنیی كرایه سه‌ر دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه فیلمێكی ده‌ركرد به‌ناوی “چاوپێكه‌وتن” له‌سه‌ر پالنی تیرۆری سیاسی كیم جۆن ئۆن .بۆیه نووسه‌ر پێیوایه تره‌مپ هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر ئاشتی كردووەته‌وه له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ،هه‌رچه‌نده “جیمس كالبهر” به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا پێیوایه ئه‌مه ئه‌سته‌مه .هه‌ربۆیه خسته‌ڕووی مه‌سه‌له‌ی تاوانی ئه‌لیكترۆنیی بهدووروودرێژی له كتێبه‌كه‌دا یه‌كێكه له‌و مه‌سه‌له هه‌ستیارانه‌ی كه نووسه‌ر ده‌ستی بۆ بردووه.
��ورد�� ت�ان�� ی�ی
6
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )٢3سێشەممە ٢٠19/6/٢5
حكومەتى توركيا ترسى لە زیادبوونى ژمارەى کورد هەیە دەوڵەت بە قەدەغەی زمان و کورد بە زۆرکردنی نەوە ملمالنێ دەکەن زەمەن باکوورى کوردستان دەوڵەمەندە بە پێکهاتەى نەتەوەیی و ئاینى و شێوەزارەکانى زمانى کوردى ،هاوکات حکومەتى تورکیا لەچەندین ساڵى رابردوودا هەوڵێکى چڕى دەستپێکردووە بۆ سڕینەوەو الوازکردنى ئەو پێکهاتانە، هاوکات ترسى زۆریشى لە زیادبوونى رێژەى دانیشتوانى کورد هەیە لەو بەشەى کوردستان. باکوورى کوردستان لە ٢٠پارێزگا پێکدێت و لە %٢٦ى جوگرافیاى تورکیا پێکدەهێنێ .ئەویش هاوشێوەى سێ پارچەکەى تر‌ى کوردستان لە پێکهاتەو ئاین و مەزهەب و شێوەزارى جیاواز پێکهاتووە. هەرچەندە تائێستا ئامارێکى ورد‌و دروست لەبارەى ژمارەى دانیشتوانى کورد‌و پێکهاتەکانى باکوورى کوردستان لەبەردەستدا نییە ،بەاڵم بەپێی ئامارێکى ساڵى ٢٠١١ى حکومەتى تورکیا ،ژمارەى دانیشتوانى کورد لەو واڵتەدا ٢٠ملیۆن و ٤٧٤هەزار کەسە ،بەاڵم کورد خۆى دەڵێت ژمارەکە زیاترە لە ٢٧ملیۆن کەس. حکومەتى تورکیا لەماوەى ٥٠ساڵى رابردوودا بەشێوەیەکى بەرنامە بۆ داڕێژکراو هەموو مافە سیاسى و کولتووریى و رۆشنبیرییەکانى لە پێکهاتەکانى تورکیا کە زۆرینەى دەکەونە باکوورى کوردستانەوە قەدەغە کردووە. بەکارهێنانى زمانى دایک بۆ قسەکردنو خوێندن و نووسین لەسەر تابلۆ‌و تۆمارەکان قەدەغە کردووە ،زیاتر لە پێنج ملیۆن کورد زمانى دایک نازانن و بە تورکى قسە دەکەن ،نەتەوەکانى تریش بەتەواوەتى زمانى دایکیان بیرچووەتەوەو تەنیا بەتورکى دەدوێن. ئيمام تاشەر ،ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر فراکسیۆنی هەدەپە دەڵێت ،بە درێژایی مێژوو دەوڵەتى تورک سیاسەتى لەناوبردنى گەالنى تورکیاى
باکووری کوردستان ٢٠پارێزگای هەیەو ٪٢٦ی تێکڕای خاکی تورکیا پێکدەهێنێ
جێبەجێکردووە ،بەاڵم بەهۆى ئیرادەى ئەو گەالنەوەو بەتایبەت گەلى کورد دەوڵەت نەیتوانیوە کۆتایی تەواوەتى بەو گەالنە بهێنێ. بە هەدەپە پەرلەمانتارەکەى “زەمەن”ى راگەیاند “دەوڵەت دەیەوێت هەموو تورکیا یەک ڕەنگ بکات و هەموو پێکهاتەو نەتەوەو ئاینەکان بکاتە تورک و ئیخوان ،بەاڵم هەرگیز گەلى کورد رێگە بەوە نادات ،چونکە ئێمە کوردین و کوردستانیش خاکەکەمانە”. بەپێى پێشبینیەکانى حکومەتى تورکیا کە لە زارى بیناڵى یەڵدرم سەرۆکوەزیرانى پێشووى تورکیا ئاشکرا کراوە ،ژمارەى دانیشتوانى کورد لە ساڵى ٢٠٣٠و تا ٢٠٥٠ ژمارەى دانیشتوانى تورک تێدەپەڕێنێ، ئەوەشى بە مەترسى بۆ سەر گەلى تورک و یەکپارچەیى تورکیا ناوبردووە. زمانى سەرەکى کورد لە باکوورى
کوردستان شێوەزارى کرمانجییە ،بەاڵم شێوەزارى دیکەش هەن کە ئەوانیش بریتین لە زازاکی ،شکاکى ،رەوەندى و چەند شێوەزارێکى تریش ،بەاڵم سۆرانیی لە باکوور بەکارهێنەرى نییە. سیاسەتى دەوڵەتى تورکیا بەسەر کورددا بەدرێژایی مێژوو تائێستا وایکردووە ژمارەیەکى زۆر لە کورد لە باکوورى کوردستان بە تورکى قسە بکەن و کوردى نازانن ،بەاڵم بەرپرسانى کورد دەڵێن ،گەلى کورد بە پالنێکى تر رووبەڕووى سیاسەتى لەناوبردن و تورککردن بووەتەوە ئەویش خستنەوەى زیاترى منداڵە. ١٠ملیۆن و ١٠٠هەزار كورد بە کرمانجیى قسە دەکەن ،ئەو کوردانەى بە تورکى قسە دەکەن پێنج ملیۆن و ٨٠٠هەزار کەسن ،ملیۆنێک و ٣٢٥ هەزار بە هەردوو شێوەزارى زازاکی (دەملى وئەلڤێکا) قسە دەکەن ،هەروەها
حکومەتى تورکیا دەڵێت کورد ٢٠ملیۆن کەسەو کورد خۆى دەڵێت زیاترە لە ٢٧ملیۆن کەس شێوەزارى شکاکى ٣٠هەزارو رەوەندى ٤٠ هەزار کەس قسەی پێ دەکەن. پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانى باکوورى کوردستان بریتین لە عەرەب، فارس ،تورکمان ،ئەرمەن ،الس ،کلدان، ئاشوور ،عەلەوى ،ئێزیدى ،سریانى، ژمارەى هەریەک لەو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینیانە جیاوازن و ئامارى راست و دروست لەبارەیانەوە نییە ،بەاڵم ژمارەى عەلەوییەکان ملیۆنێک و ٦٠٠هەزار کەس دەبن. مستەفا ئۆرتان ,سەرۆکى کۆمەڵەى پاشەڕۆژى کورد باس لەوە دەکات، دەوڵەتى تورک لەچەندین ساڵى رابردوو
سیاسەتى سڕینەوەى نەتەوەکانى تورکیاى پەیڕەو کردووە ،ئەوش بەرامبەر هەموو نەتەوەکان سەرکەوتووە بووە ،بەاڵم بەرامبەر کورد شکستى هێناوە. مستەفا ئۆرتان بە “زەمەن”ى وت: “سیاسەتى دەوڵەت بەجۆرێکە لەماوەى سەد ساڵى رابردوودا زۆربەى پێکهاتەکانى تورکیا بەتەواوەتى کەمبوونەتەوە یان لەناو نەتەوەى تورک‌دا تواونەتەوە، بەشێکى زۆر لە کوردیش ئێستا بوونەتە تورک و لە کوردبوون شۆراون هەمووى بەهۆى سیاسەتى ترساندن و برسیکردن و گرتن و کوشتنەوە بووە”. زمانی فەرمی تورکیا زمانى توركيە لە %٧٠ى ئەو واڵتە بە تورکی دەدوێن و لە %٢٧ى زمانى کوردى بەکارى دەهێنن و %٣ی زمانەکانى تر. حکومەتى تورکیا بە پالنێکى ورد سیاسەتى تورککردن و گۆڕینى دیمۆگرافیاى لە باکوورى کوردستان چڕکردووەتەوە بۆ ئەو مەبەستەش بە زیاتر لە سێ ملیۆن تورکى لە ناوچەکانى تر‌ى تورکیاوە گواستووەتەوە بۆ شارەکانى کوردستان و بەسەدان هەزار کەسى لە هاواڵتیانى کورد بەرەو ئەستەنبوڵ و ئەنقەرەو ناوچەکانى تر‌ى ئەو واڵتە گواستووەتەوە. ئیبراهیم بایدەمیر ،مامۆستاى زانکۆ لە ئامەد ،بە “زەمەن”ى وت“ :ئامانجى دەوڵەتى تورکیا لەو کارە ئەوەیە کە پێگەى کورد لە باکوورى کوردستان الواز ببێ تا نەتوانێ بەربەستى هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان تێپەڕێنێت و کەمترین شارەوانیش بەدەست بهێنێ ،کاریگەرى ئەو سیاسەتەى دەوڵەتیش بە روونى لە هەڵبژاردنەکاندا رەنگى داوەتەوە”. بایدەمیر باس لەوە دەکات ،بە درێژایی مێژووى تورکیا چى بەرامبەر کورد کرابێ، هەموو ئەوانە بە زیادەوە بەرامبەر نەتەوەو پێکهاتەکانى تریش کراوە ،بەاڵم چونکە کورد بەردەوام رووبەڕووى دەسەاڵتى تورکیا بووەتەوەو هێزی چەکدارى هەبووە نەیتوانیوە هاوشێوەى نەتەوەکانى تر کورد بسڕێتەوە.
ئەنەکەسە بە پڕۆژەیەکی نوێ دەیەوێت بگەڕێتەوە رۆژئاواى کوردستان هێمن حەسەن ئەنجومەنى نیشتمانیی کورد لە سوریا -ئەنەکەسە ،دواى بێ ئومێدبوونى لە هەوڵەکانى بۆ گەڕانەوەى بۆ رۆژئاواى کوردستان ،ئەمجارەیان رێگەیەکى تر‌ى گرتووەتەبەر بۆ گەڕانەوە ئەویش بە پێشکەشکردنى پڕۆژەیەک بە ئەمریکاو ئەوروپاو تورکیا. مانگى ئادارى رابردوو ئەنەکەسە لە هەولێرو واشنتۆن چاویان بە شاندێکى ئەمریکا بە سەرۆکایەتى جۆن بۆڵتن راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیی و جێمیس جێفرى نوێنەرى سەرۆکى ئەمریکا بۆ شەڕى دژى داعش کەوتووەو کوردستانەوە رۆژئاواى لەبارەى پڕۆژەیەکیان پێشکەشکردووە. لە پڕۆژەکەى ئەنەکەسەدا باس لەو ناوچە ئارامە کراوە کە ئەمریکاو تورکیا دەیانەوێ لە رۆژهەاڵتى فورات دروستى بکەن ،تیایدا ئەنەکەسە داواى کردووە ئەو ناوچە ئارامە کورد خۆى بەڕێوەى بەرێت و ئەنەکەسەش وەک الیەنێکى سەرەکى رۆژئاواى کوردستان بەشدارو شەریک بێ. هەر بەپێى پرۆژەکە ئەنەکەسە داواى کردووە هێزى پێشمەرگەى رۆژ کە ژمارەیان سێ هەزار کەس دەبێت بکرێتە هێزە پاراستنى ئەو ناوچە ئارامەو هەموو الیەنەکانى رۆژئاواى کوردستانیش بەشدار بن تیایدا. بەرپرسى برۆ، ئيبراهيم پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەنەکەسە لەبارەى پڕۆژەکەوە بە “زەمەن”ى وت“ :ئیدارەى ئەو ناوچە ئارامە کە ناوچەیەکى کوردییە بدرێتە دەست کورد خۆى و بەڕێوەى بەرێت ،ئەنەکەسە لەڕووى سیاسى و سەربازییەوە لەو ناوچە ئارامەدا بەشداربێ ،نەک هەر ئێمە هەموو الیەن و پێکهاتەى ئەو ناوچانە لەو ئیدارەیەدا بەشدار بن”. برۆ ئاماژەى بەوەشکرد ،ئەو واڵتانەى
هەسەدە: ئەو پرۆژەیەی ئەنەکەسە بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە
پڕۆژەکەیان پێدراوە لەسەر دروستکردنى ئیدارەیەکى دیموکراسى کە هەمووان تیایدا بەشدار بن رەزامەندن ،بەاڵم جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە لەسەر ئەرزى واقیع تائێستا روون نییە. ئەنەکەسە بێجگە لە ئەمریکا ،ئەو پڕۆژەیەى داوەتە هەریەکە لە فەڕەنساو ئەڵمانیاو بەریتانیاو تورکیا‌و ئۆپۆزسیۆنى سوریا ،برۆ دەڵێت هەموو ئەو الیەنانەش بە زارەکى رەزامەندییان نیشانداوە ،بەاڵم تائێستا هیچ هەنگاوێک لە دروستکردنى ناوچە ئارامەکە نەچووەتە پێشەوە. لەساڵى ٢٠١٤وە تورکیا داواى دروستکردنى ناوچەیەکى ئارام دەکات لەناو خاکى سوریا کە مەبەستى رۆژئاواى
کوردستانە بە قواڵیی ٣٢کیلۆمەترو درێژایی ٤٦٠کیلۆمەتر ،ئامانجى ئەنقەرەش لەو پڕۆژەیە رێگریکردنە لە دروستکردنى هەرێمێکى کوردى لە سوریا. هەرچەندە لەسەرەتاوە ئەمریکاو ئەوروپا دژى ئەو پێشنیازەى تورکیا بوون ،بەاڵم لەئێستادا بەهۆى فشار‌و نیگەرانیەکانى تورکیاوە ،ئەمریکا رازى بووە بە دروستکردنى ناوچە ئارامەکە بەو مەرجەى لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێرى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بێت نەک تورکیا خۆى ،بەاڵم تورکیا دەیەوێت تەنیا لەژێر کۆنترۆڵى خۆیدا بێت. رۆژئاواى خۆسەرى ئیدارەى
ئەنەکەسە: تورکیا‌و فەرەنساو ئەمریکا پرۆژەکەیان پەسەند کردووە
کوردستان پرۆژەکەى ئەنەکەسە بۆ بەشداریکردن لەناوچەى ئارام رەت دەکاتەوەو پێیوایە ئەمە هەوڵێکە بۆ دابەشکردنى رۆژئاواى کوردستان. هاوسەرۆکى ئەنجومەنى مەدەنى سوریاى دیموکرات -مەسەدە ئاماژە بەوە دەکات ،رۆژئاواى کوردستان خاوەن ئیدارەیەکى بەڕێوەبردن و هێزى سەربازیى خۆیەتى هەر کەس و الیەنێک دەیەوێ بەشدارى لە بەڕێوەبردنى رۆژئاواى کوردستاندا بکات ،دەبێ لەو ئیدارەیەدا بەشدارى بکات. ئیلهام ئەحمەد ،هاوسەرۆکى مەسەدە بە “زەمەن”ى وت“ :ئێمە ناوچەى ئارام قبوڵ ناکەین ئەگەر لەژێر کۆنترۆڵ نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێرى و و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیدا نەبێ. کاتێکیش دروستکرا ئەوا گەلەکەمان کە لەچوارچێوەیەى ئەو ناوچەیەدا بڕیارى بەڕێوەبردنى خۆیان دەدەن نەک پەیەدەو ئەنەکەسە”. روونی مەسەدە، هاوسەرۆکى دەکاتەوە ئەگەر ئەنەکەسە دەیەوێت بەشدار بێت لە بەڕێوەبردنى رۆژئاوادا پێویستە بەشدارى ئیدارەى خۆسەرو هەسەدە بکات نەک ناوچەیەکى دیاریکراو بەمەبەستى لەتکردنى خاکى رۆژئاوا. مەزڵوم عەبدى ،فەرماندەى هێزەکانى هەسەدە بە “زەمەن”ى راگەیاند: “ئێمەش لەگەڵ ئەوەداین هەموو الیەنەکان بەشداربن لە بەڕێوەبردن و پاراستنى رۆژئاواى کوردستاندا ،بەاڵم پڕۆژەکەى ئەنەکەسە تەنیا تایبەتە بەخۆیان و دەیانەوێت چەکدارانى ئۆپۆزسیۆنى سەر بەتورکیا بەشدارى ئەو ناوچە ئارامە بکەن کە ئەمە هەرگیز قبوڵکراو نییە”. بەوەشدەکات، ئاماژە عەبدى ئەنەکەسە لەجیاتى ئەوەى پڕۆژە چەکدارانى تورکیا‌و پێشکەشى ئۆپۆزسیۆن بکات با بەشداربێ لە بەڕێوەبردنى ئیدارەى خۆسەرو هێزەکانی هەسەدە.
پ��او پ�� ێ��کەو ت�� ن�
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
5
لیوابەختیاربابان،بهڕێوهبهریگشتییپۆلیسیههرێم:
سزای سیاسی لە هەولێر نییە ،بەاڵم سلێمانی جیاوازە * دامه‌زراندن دەستیپێنەکردووەتەوە لە سلکی پۆلیسدا؟ نه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆ ،بەڵکو له‌هه‌رێمی کوردستان سێ ساڵیش دەبێ دامه‌زراندن ڕاگیراوه .چاوه‌ڕێ دەکەین کاتێ کابینەی نوێ پێکهێنرا ،له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ئیجرائاته تازانەی دەکرێن یه‌كێك له خاڵه‌كان دەستپێكردنهوهى پرۆسەی دامه‌زراندن بێ به‌پێى پێویستیی .بەاڵم تائێستا هیچ شتێكی نوێ باس نەکراوە. * ئەی خانه‌نشینى هێزه‌كانى ناوخۆ به كوێ گه‌یشت؟ هه‌ركاتێ كه‌سێك كاتى یاساییخۆى ته‌واو بكات لە خزمەتدا ،یان به‌پێى خزمهتو ته‌مه‌ن داوا بكات ،ئەوا خانه‌نشین ده‌كرێت. * پرسیارێک کە زۆر دەکرێ ئەمەیە باشە بۆچی موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ،هاوتاى هێزه‌كانى ناوخۆ ناكرێت؟ من به‌رپرس نیم له‌م مەسەلەیە ،ئهوهدهكرێ له دیوانى وه‌زارەت بپرسن. * ئەی داتاتان لەبەردەستدایە کە ژماره‌ى پاسه‌وانانى به‌رپرسان چه‌نده؟ تا ئه‌م ساتە ئه‌و شوێنانهىپاسهوانمان بۆ دابینكردوون ،گله‌ییان نه‌بووەو كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بووه. تموحمان زیاتره بۆ دامه‌زراندن یان لەجێدانان له‌به‌رئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك وازى هێناوه‌و به‌شێكیشیان خانه‌نشین کراون
لیــوا بهختیــار بابــان ،بەڕێوەبــەری گشــتیی پۆلیســی هەرێمــی کوردســتان رەتــی دەکاتــەوە ،لەنــاو هێزەکانــی ناوخــۆدا فۆرمــی ئەندامبوونــی حزبیــی دابــەش بکرێــت و ناچــار بکرێــن بــەوەی ببنــە ئەندامــی حــزب .یــان فەرمانبــەرو پۆلیــس ســزای سیاســی بدرێــن. لــە دیدارێکــدا لەگــەڵ “زەمــەن” ،ســەبارەت بــە پاســەوانی بەرپرســانی حزبیــی ،لیــوا بەختیــار دەڵێــت :ژمارەیــان زۆر نییــەو داوای دامەزراندنــی پاســەوانی تــر دەکەیــن ،چونکــە ژمارەیەکــی زۆری ئــەو پاســەوانانە لــە شــوێنی خۆیــان نەمــاون بــە هــۆکاری جیــاوازەوە دوورکەوتوونەتــەوە.
دابەشکردنی فۆڕم له‌گه‌ڵ سنوورى هه‌ولێردا فه‌رقى هه‌یه ،خۆیشتان
سازدانی :سەرچین ساڵح
یان لێیان چووەتە دەرەوەی واڵت. ژمارەکەیان زۆر نییه .ئێمەش چاوه‌ڕێین له‌جێدانان بكرێته‌وه بۆ پڕکردنەوەی فەراغەکان. * بۆچی پاسه‌وانی بەرپرسان له‌ژێر چه‌ترى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كدا ڕێكناخرێن؟ ئاخر سروشتی ئیشه‌كه فه‌رقى هه‌یه،ئەوە کەی پەیوەندی بە منەوە هه‌یه فاڵن شهخسو كه‌سایه‌تى ،پاسەوانی بۆ دابنێین. كوا پۆلیسمان ئەوەندە هه‌یه تا به‌شی ئه‌وانەیشی لێ بدەین؟ ئه‌وانه سیستمى تایبەتی خۆیان هه‌یه ،ئه‌گه‌ر دنیاكه به‌ره‌و
ئارامیی بڕوات ،ئه‌وانه هیچیان نامێنێ. * به چ یاسا‌و ڕێنماییه‌ك پاسه‌وان بۆ به‌رپرسان دیارى ده‌كرێت؟ ئه‌و به‌رپرسه خۆى دەستنیشانیدهكات ئه‌گه‌ر مەرجەکانی تیابێ .ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه مه‌رجى پۆلیسی تێدابوو ئەوا بۆى داده‌مه‌زرێت. * تائێستاش فۆڕمى ئه‌ندامێتى حزبیی لەناو هێزەکانی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت، بۆچی ئه‌و دیارده‌یه بنه‌بڕ نه‌كراوه؟ تا ئه‌م ساتە سێ و چوار وهزیفهمههیه له وه‌زاره‌تى ناوخۆدا ،نه داخلى
شانهیهكم نه‌كه‌س به‌رپرسی حزبیمهو كه‌س نه‌هاتووه بڵێ ببه به پارتى‌و فۆڕم پڕبكه‌ره‌وه. * بەاڵم له بنكه‌كان و لە ئاستی خوارەوە ئه‌و فۆڕمه دابه‌ش ده‌كرێت! ئه‌و بابه‌ته ئه‌سڵی نییه ،با یه‌كێكبێت بڵێت به‌زۆر فۆڕمیان داومه‌تێ. * له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئه‌و فۆڕمه دابه‌شكراوه. ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ سنوورى ههولێردافهرقى هه‌یه ،خۆیشتان ده‌زانن بۆچی. * تائێستاش سزاى سیاسی هه‌یه
له‌نێو هێزه‌كانى ناوخۆدا وه‌كو گواستنەوەو نه‌هاتنه‌وه‌ى ته‌رقیه؟ له‌م به‌ره‌وه یهكێکم بۆ بنێره سزاىسیاسی درابێ. * سااڵنه خولى ئەفسەران ده‌كه‌نه‌وه، ده‌وترێت ته‌نیا خزم‌و كه‌سانى نزیكى به‌رپرسان لێى سودمه‌ند ده‌بن؟ وا نییه ..ده‌وره‌یه‌كى شورتهمانكردهوه 178کەس ته‌خه‌روجیان كرد هه‌مووى كوڕى شه‌هیدو براى شه‌هیدو ئه‌نفالکراو بوون ،كوڕه به‌رپرسێكى تێدا نەبوو.
ده‌زانن بۆچی * یانى ده‌ستێوه‌ردانى تێدا ناكرێت؟ خه‌ڵك ده‌چێ بۆ حه‌ج واسته ده‌كات،دنیا هه‌رله‌سه‌ر ئه‌وه به‌ند نه‌بووه؟! * بۆچی ئاڵوگۆڕ له بنكه‌كاندا ناكرێت، ده‌بێ چه‌ند ساڵ جارێك ئاڵوگۆڕ بكرێت؟ چۆن ناكرێت ..ئێمه گۆڕانكارىدهكهین بۆئه‌وه‌ى چاكى بكه‌ین نه‌ك خراپی بكه‌ین ،دیاره به دڵمانه بۆیه .نایانگۆڕین.
“فاشیزمی دەسەاڵت گەیشتووەتە لوتکە” دیالن تاشدەمیر ،ژنە پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی تورکیا لەسەر فراکسیۆنی هەدەپە دەڵێت :هەدەپە سەرکەوتوو بووە لەو سیاسەتەی پەیڕەوی کرد کە گەالنی تورکیا بێجیاوازی لەناو جوواڵنەوەیەکی سیاسی‌دا جێی بێتەوەو خەبات بکەن. لە چەند رۆژی رابردوودا تاشدەمیر سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد بە مەبەستی بەشداریکردن لە پانێلێکی سیاسیداو ماڵپەڕی (پەیسەر پرێس) دیدارێکی لەگەڵدا ئەنجامداوە ،تاشدەمیر بە وردی باسی هەلومەرجی خەباتی هەدەپەو باکوری کوردستان دەکات لەژێر چەوساندنەوەو ستەمی دەوڵەتی تورکیادا. * هۆكاری سەردانتان بۆ هەرێمی كوردستان چی بوو؟ لە هەولێر پانێڵێك دەربارەی رێككەوتن‌و یەكێتی نەتەوەیی و چۆنێتی پێشخستنی دیالۆگی نێوان الیەنە كوردییەكان سازكرا. بانگهێشتكرام و منیش بانگهێشتەكەم قبوڵكرد. * بۆچی هه‌ده‌په بەشداری لە ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەكرد؟ بانگهێشت كرابووین ،بەاڵم بەهۆیدۆسیەكانی مانگرتن و هەڵبژاردنی ئیستانبوڵه‌وه نەمانتوانی بەشداریی بكەین. بێگومان لە داهاتوویەكی نزیكدا شاندێكمان بۆ پیرۆزبایی سەردانی هەولێر دەكات. * ئەو بایەخەی هەدەپە بە رۆژئاوای كوردستانی دەدات ئایا لەسەر حسابی لەبیركردنی كێشەكانی باكووری كوردستان نییە؟ نازانم لەسەر چ بنەمایەك ئەم قسەیەدەكرێت .ئەم لێكدانەوەیە بابەتیانە نییە. گۆڕەپانی سەرەكی جەماوەرو چەقی خەباتی هه‌ده‌په باكووری كوردستانە. هەدەپە بۆ دیموكراتیزه‌كردنی توركیا‌و چارەسەری دیموكراتیانەی كێشەی كورد كار دەكات .ئەمڕۆ كێشەی كورد تەنیا رۆژەڤی توركیا نییە ،به‌ڵكو رۆژەڤی هەموو رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و بگرە جیهانیشە. كەس ناتوانێ خۆی لە ئاست كێشەی كورد نادیدە بكات .پارتێكی سیاسی كە تا ئەو ئاستەی نوێنەرایەتی كورد لە توركیا و باكووری كوردستان بكات ،ناتوانێ خۆی لە ئاست كێشەی كورد لە پارچەكانی دیكە بێدەنگ بكات چ لە باشووربێ یان رۆژهەاڵت
و رۆژئاوای كوردستان. دەستكەوتەكانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان نەك تەنیا بۆ رۆژئاوا بەڵكو سیاسەتێكە كاریگه‌ری لەسەر هەموو رۆژهەاڵتی ناوەڕاست هەیە .هەروەها لە زۆر رووەوە لە خەبات و سیاسەتی هەدەپە دەچێ .لەوێ بە رێبەرایەتی ژن هەوڵ دەدرێت رێنوێنی نەتەوەی دیموكراتی جێبەجێ بكرێت ،هەدەپەش دەخوازێ هەمان شت لە توركیا دووبارە بكاتەوە .بە تێڕوانینی ئێمه رۆژئاوا كاریگه‌ری لەسەر هەموو سیاسەتەكانی دیكە دەبێ .واتا کاریگەری سیاسەتی رۆژئاوا لەسەر هەدەپە شتێكی لەناكاو و نەبینراو نییه ،بەاڵم بەو واتایە نایه‌ت ده‌ستبه‌رداری باكوور بوین و لەسەر رۆژئاوا سیاسەت دەكەین.
بانگهێشتی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی کرابووین بەاڵم ئامادە نەبووین
* كاتێ بەراورد لە نێوان باكوور و رۆژئاوای توركیادا دەكەین ،دەبینین ئێوە چەقی خەباتتان گواستووه‌تەوە بۆ رۆژئاوای توركیا و باكوور لەڕووی گرنگی پێدانەوە لە كورتی داوە؟ پێویستە لەم رووەوە سەیریفەلسەفەی دامەزراندنی هەدەپە بكەین. هەدەپە بۆچی دامەزرا؟ ئەوەی ئەمڕۆ بووه‌ته هۆی كاریگەربوونی هەدەپە چیە؟ لە هەمووی گرنگتر پێویستە بزانین كە هەدەپە جیاوازە لەو پارتە كوردییانەی بەر لە هەدەپە دامەزراون( ،دەبەپە، دەتەكە ،هەپ و ئەوانەی دیكە) هەڵبەتە هەدەپە میرات و دەستكەوتی ئەو پارتانە رەتناكاتەوە ،بەاڵم لە گۆڕەپانی سیاسەتی ئەم پارتانەی باسمكردن دێتە دەرەوە، سیاسەتێك لە باوەش دەگرێت كە هەموو رەنگ و جیاوازییەكان كۆدەكاتەوە. لەم روانگەیەوە هەدەپە ئەمڕۆ هەموو گەالن و ئەتنیكەكانی ناو توركیا بە موخاتەب وەردەگرێت .واتە تەنیا خۆی بە كوردستانه‌وه نابەستێتەوە .هەر لەبەر ئەمەشە هەدەپە ئەمڕۆ ئەوەندە دەكرێتە ئامانج .چونكە سیستمی دەسەاڵتدار دەخوازێت ئەتنیكهكان لەگەڵ یەكتر شەڕ بكەن ،یەكتر بسڕنەوە ،دوور لهیەكتر بووەستن و بەیەكەوە سیاسەت نەكەن. بۆ یەكەم جار هەدەپە درۆیەكی سەد ساڵەی لە توركیا سڕییه‌وه ،بە گوێرەی ئەم درۆیە كورد و تورك ناتوانن بەیەكەوە سیاسەت بكەن .ئێزدییه‌كان هەبوونیان لەم جوگرافیایەدا نییه ،ئەرمەنییهكان بەهیچ شێوەیەك رووبەڕووی جنیۆساید نەبوونەتەوە .هەدەپە هەموو ئەم حوكمە
دەستكردانەی تێك‌شكاند .سەرەڕای هەموو جیاوازییەكان دەتوانین بەیەكەوە سیاسەت بكەین بێ ئەوەی نكوڵی لەیەكتر بكەین. لە 7ی حوزەیراندا ئەمەمان بینی، لە هەموو شار و ناوچەیەكی توركیادا خۆشەویستی بۆ هەدەپە دروستبوو. كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا لە درەوەی سیاسەتی فاشیزم و نكوڵیكردن بۆ یەكەم جار هەناسەیەكی دیكەی هەڵمژی. * بۆ نموونە لە رۆژئاوای توركیا دەنگەکانی هەدەپە تادێت هەڵدەكشێ بەاڵم لە باكووری كوردستاندا دەنگەكانی لە كورتی دەدات هۆی ئەمە چیە؟ شتەکە بەمشێوەیە نییه ،نەتوركیا ئامانجی یەكەمینمانە نە باكووری كوردستان ئامانجی دووەمینمانە .ئه‌مڕۆ گرنگترین كێشەی توركیا كێشەی كوردە .ئه‌مڕۆ كێشەی ئابووری ،كێشەی نەتەوەپەرستیی ،كێشەی سیاسەتی دەرەوە ،كەوتنە ناو زه‌لكاوی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست ،هەموو ئەمانە بەهۆی كێشەی كورده‌وه سەریانهەڵداوە .توركیایەك كە كێشەی كورد چارەسەر بكات ،لەگەڵ رۆژئاوا پەیوەندییەكانی باش دەبێ .بەاڵم بەداخەوە لە توركیا فۆبیای ترس هەیە. ئەم فۆبیایەش لەسەر دوژمنایەتی كورد هەڵچنراوە. ئێوە دەڵێن دەنگی هەدەپە لە باكووری كوردستان بەردەوام لە كورتی دەدات! ئایا بە راستی لەكوورتی دەدات ،یان پێویستە ئەم مەسەلەیە لەرێی پێوه‌ری جیاوازتره‌وه بخوێنینەوە؟ بۆ ئەمە دەگەڕێمەوە سەر 7ی حوزەیران ،چونكە مێژوویه‌كی زۆر دوورنییه .لەم ڕێكهوتهدا هەدەپە %13ی دەنگەکانی بەدەستهێنا كە كەس چاوەڕوانی نەدەكرد .بێگومان لە شارە كوردییەكاندا بەراورد به شوێنەكانی دیكە زۆرترین دەنگی هێنا .باشە بۆچی دواتر ئەمە گۆڕانی بەسەردا هات؟ دەبێ بزانین لەم ماوەیەدا فاشیزمی دەسەاڵت لە تورکیا گەیشتە لوتكە، فاشیزمێكی ئاسایی نەبوو ،ترسێكی گەورەی دروستكرد .شارەكان روخێنران، دەیان هەزار كەس پەلكێشی زیندان كران .ئەوەی پارتێك لەسەر پێ رادەگرێت كادرەكانییهتی ،كۆنگرە ساز دەكەین، دوای دووڕۆژ هەڵدەكوتنە سەر ئۆفیسی پارتەكەمان ،هەموو ئەو هەڤااڵنەی لە كۆنگرە هەڵبژێردراون دەستگیر دەكرێن. لەبەرئەوەی تویتێكی نووسیوە ،مرۆڤ دەستگیردەكرێت و دەدرێتە دادگا .مرۆڤ ناچاركرا بێدەنگی هەڵبژێرێت .مرۆڤ كە دەچێتە دەنگدان ،پرسیار لەخۆی دەكات
ئەگەر كەسێك لەكاتی دەنگدان بمبینێ سزام دەدەن؟ لە دوا هەڵبژاردندا تەنیا لەناوچەكەی مندا 20هەزار كەس نەچوونە سەر سندوقی دەنگدان .سەرەكیترین هۆكاری نەچوونیان بۆ سەر سندوقی دەنگدان ترسە. * ئەم ترسە چۆن تێكدەشكێنرێت؟ هەڵبەتە ئەم ترسە تێكشكێنراوە.خۆڕاگری هەدەپە و شۆڕشگێڕان لە چوار ساڵی رابردوودا بۆ شكاندنی ئەم ترسە بووە. پەلكێشی زیندان كراین ،دوورخراینەوە ،بە چه‌ندین ساڵ سزای زیندانیكردنمان بەسەر سەپێنرا ،تائێستا چەندین كادر و رێبەرمان لە زینداندان .هەندێكمان ناچاربوون روو لە تاراوگە بكەن .هەڤااڵنمان رووبەڕووی هەڕەشەی جدی بوونەوە .وەكو گەل و میللەتێك خۆ راگریمان كرد .سەرۆك كۆمار ناچاربوو دانی پێدابنێ و بڵێت: “هەرچیەكیان لەگەڵ بكەین دیسان دەنگ بە هەدەپە دەدەنەوە”. راستە باجی ئەم خۆڕاگرییە زۆر قورس بوو ،ڕووبه‌ڕووی فشاری جدی بووینەوە، بەاڵم لە كۆتاییدا سیاسەتی (چۆكیان پێ دادەین) بێ ئەنجام بوو .بێگومان لەم پرۆسەیەدا ئێمەش زۆر كەموكوڕیمان هەبووە ،بە تایبەتی دەستگیركردنی كادیرانمان بۆشایی لەناو ئێمەدا دروستكردووە. كێشەی ئابووریی كۆمه‌ڵگه کاریگەری زۆر خراپی لەسەر خەباتی ئێمە جێهێشتووە، سیستم هەوڵدەدات بە برسیكردن كۆمه‌ڵگه پەروەردە بكات .ئەگەر سەیری مێژووی سیستمە فاشیستەكان بكەین چۆن هەوڵیانداوە چۆك بەخەڵك دابدەن ،هەمان شت ئه‌مڕۆ لە توركیا دووبارە دەكرێتەوە. چوار ساڵە هەموو ئەم سیاسەتانە بەسەر ئێمەدا جێبەجێ دەكرێت .بەاڵم خەڵكی ئێمەش تا ئاستێكی باش ئەزموونی خەبات و تێكۆشانی دیموكراتیانەی هەیە. ستراتیژی هەدەپە لە هەڵبژاردنی 31ی ئاداری رابردوو ،وەاڵمێكی دیارە بۆ ئەم سیاسەتەی ئاكەپە تا ئەو كاتە پێیوابوو هیچ كاتێك لە هەڵبژاردن نادۆڕێت. * لە مێژووی ئەو كۆمەڵكوژیانەی كە كورد لە سەدەی بیستەمدا رووبەڕووی بووه‌ته‌وە ،دەبینین موسڵمانی تورك هاوسۆزبووە لەگەڵ كورد ،باشە بۆچی هەدەپە رێیدا توێژی موسڵمانی تورك بكەوێتە ژێر کاریگەری ئەردۆغانه‌وه؟ لەگەڵ دامەزراندنی كۆماری توركیاداچەندین توێژ لەڕووی ناسنامە و كولتوورییەوە فەرامۆشكران .هەڵبەتە یەكێك لەم توێژانە توێژی موسڵمانی تورك بوو .لەچككردن لە
توركیا كێشەیەكی گەورە بوو ،لەچكبەسەر بۆی نەبوو بچێتە زانكۆ .توێژی موسڵمان بۆ رەواندنەوەی ناحەقیەكان ملمالنێیەكی گەورەی كرد .لە سەدەی بیستەمدا ئەم توێژە هاوسۆز و هاوكاری خەباتی كورد بوون .موسڵمانەكانی توركیا لەمبارەیەوە قوربانی و باجێكی زۆریانداوە .بەاڵم بەداخەوە هەندێك كەس لەسەر قوربانی ئەم توێژە دانیشتن و سیاسەتیان قۆرخ كرد. ئەو كەسانە ئەمڕۆ دەڵێن ،ئێمە قوربانیمان دا و خەباتمان كرد ،کەچی هەندێك هاتن و دەستیان بەسەرداگرت .هەروەها پێموایە پێناسەكردنی ئاكەپە تەنیا بە ناسنامەی ئیسالمی ،پڕە لە كەموكوڕی ،ئاكەپە لە هەموویان زیاتر زیانی بە ئیسالم گەیاندووە. * مەبەستم ئەوەبوو بۆچی هەدەپە سیاسەتێكی نه‌خسته‌ڕوو تا لە سایەیدا پشتگیریی توێژی ئیسالمی به‌ده‌ستبهێنێ؟ ناكرێت بڵێین توێژی ئیسالمیموحافیزكار دەنگیان بە هەدەپە نەداوە. چونكە كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمهڵگهیەكی موسڵمانە%90 – %80 .ی كورد موسڵمانن. ئێمە لەناوچەیەكدا خەباتی سیاسی دەكەین كە سەدان ساڵە نەتەوەپەرستیی و فاشیزم تیایدا سیاسەت دەكات و دەسەاڵتدارە. ئەمەش مومكین نییه یەكسەر و لەناكاو گۆڕانی بەسەردابێ .بێگومان لە بێ ئەزموونیی و بێ كەرهستەییهوه نەماتوانیوە وەك پێویست لەگەڵ ئەم توێژەدا كەناڵی دانوستان دروست بكەین. * كەواتە ئێوە ئەم راستیە دەبینن؟ هەڵبەتە دەیبینین .هەوڵدەدەینزاڵبین. كەموكوڕییەكانماندا بەسەر هەوڵدەدەین لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئیستانبوڵدا هەنگاوی یەكەم بۆ چارەسەری ئەم كەموكوڕیانە بنێین.
لە کەم ئەزموونییەوەیە کە نەمانتوانی دەنگی توێژی موسڵمان بۆ خۆمان رابکێشین
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
4
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
گۆڕان کارنامەیەکی ١٩الپەڕەیی بۆ کابینەی نوێ ئامادەیە بەهادین یوسف لیژنەیەک بۆ نوسینەوەی کارنامەی حکومەت پێکدەهێنرێت ،گۆڕانیش پاکێجێکی ١٩الپەڕەیی وەک کارنامەی کابینەی نوێ ،پیشکەش بە پارتی کردووە بۆ ئەوەی لەکاتی دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ ،کاریان لەسەر بکرێت .پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت :کارنامەی حکومەت رەنگدانەوەی بەرنامەی هەڵبژاردنی الیەنە بەشداربووەکانی حکومەت دەبێ. تەمەنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ٢٧ساڵە ،پێنج خولی پەرلەمان و ژمارەیەك كابینەی یەك لەدوای یەك، بەپێی بەدواداچوونەكانی “زەمەن”، هیچ كابینەیەكی حكومەتی هەرێم (كارنامەی حكومەت و كابینەی وزاریی) نەبووە تا لەسەر ئەو بنەمایە متمانەی پەرلەمان وەربگرێت و هەر لەسەر ئەو بنەمایە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت و بەدواداچوون بۆ كارەكانی بكرێت. ئاراس وەلی ،ئەندامی شاندی دانوستانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بە “زەمەن”ی راگەیاند :بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لەگەڵ الیەنی براوەی هەڵبژاردن رێککەوتنێکیان ئیمزا کردووە کە دوو بەشە ،بەشێکیان پشکی گۆڕانە لە کابینەی نوێ ،بەشەکەی دیکەی ئەو بەرنامە سیاسییەیە کە دیدگای هەردووال بۆ حوکمڕانی نیشان دەدات. ئاراس وەلی ئاشکرایکرد؛ ئەو بەشەی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی تائێستا باڵونەکراوتەوە ،کە وردەکاریی ئەو رێککەوتنە سیاسییەیە‌و لە ()١٩ الپەڕە پێکهاتووە ،بۆ بەڕێوەبردن و چاکسازیی لەسەرجەم سێکتەرەکان و میکانیزمی جیبەجێکردنی پڕۆژەی چاکسازیی و کاتەکەی و وردەکارییەکەی، کە چاوەڕوانن الیەنی سێیەم یان هەر الیەنێکی دیکە کە بەشداریی حکومەت دەکەن بیبینن و سەرنجی خۆیان بدەن و دواتر ببێتە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت. ئاراس وەلی ئەوەی خستەڕوو؛
ئاراس وەلی: پارتی کێشەی لەگەڵ کارنامەکەی گۆڕاندا نییە
لەگەڵ پارتی رێککەوتوون کە لەکاتی پێکهێنان و متمانە وەرگرتنی کابینەکە، ئەو بەرنامەیە بخوێنرێتەوەو پەرلەمان پەسەندی بکات دواتر حکومەت پابەندبێ پارتی‌یش جێبەجێکردنییەوە، بە تەحەفوزی لەسەر ئەو بابەتە نەبووە، چونکە شتێکی تێدا نییە لە بەرژەوەندی شەخسیی و حزبییدا بێ .زۆربەی الیەنەکانیش ئەو خیتابانەیان هەیە. ئەندامەکەی شاندی دانوستانی گۆڕان ،ناوەڕۆکی پڕۆژەکەی بۆ “زەمەن” خستەڕوو ،کە بریتییە لە دیدگا‌و تێڕوانینی گۆڕان بۆ پاکێجەکانی چاکسازیی ،دژایەتی گەندەڵی ،سەروەری یاسا ،جیاکردنەوەی حکومەت لە حزب، چۆنێتی دابینکردنی خزمەتگوزاریی، کاراکردنی حکومەت و چوونە ژێر چاودێری و لێپرسینەوەی پەرلەمان، لەگەڵ دروستکردنی دەزگای تایبەتی و گرنگ بۆ دانوستانی هەرێم لەگەڵ بەغداو واڵتانی دەرەوەو پێکهێنانی سوپای نیشتمانیی و بە هەدەرنەدانی سامانی نیشتمانیی.
ئاراس وەلی وتی“ :بەشێوەیەکی گشتی لەم ١٠ساڵەدا هەرچی خاڵی گرنگ و جەوهەریی پڕۆژەکانی گۆڕان هەبووە بۆ چاکسازیی و بە دامەزراوەییکردن و بەڕێوەبردنی واڵت ،لەو ١٩الپەڕەیەدا جێی کراوەتەوە”. لە پڕۆژەکەی گۆڕاندا کە پارتیش پەسەندی کردووە ببێتە کارنامەی کابینەی نوێ ،هەندێک پڕۆژەو بەرنامە پێویستی بە کاتی دیاریکراو نییەو تەنیا بڕیاردانی دەوێت ،بەشێکیان کات و سەقفی زەمەنی دانراوە بۆ جێبەجێکردنیان ،ئەوانیش پالنی کورتخایەنی شەش مانگیی بۆ ساڵ و هەندێکی دیکەشیان پالنی درێژخایەنەو کاتی زیاتری دەوێ. بابکەیی، رێبوار لەبەرامبەردا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی پێیوایە کە؛ کاتێک کە سەرۆکی حکومەت متمانەی پێدەدرێت، تەنیا کارنامەکەی دەخوێنێتەوە ،چونکە خودی بەربژێر بۆ پێکهێنانی حکومەت و وەزیرەکان متمانەیان پێدەدرێت. وتیشی“ :بەهیچ شێوەیەک پێویست
رێبوار بابکەیی: هیچ یاسایەک نییە سەرۆکوەزیران پابەند بکات کارنامە بنێرێتە پەرلەمان
ناکات و هیچ یاسایەک نییە پابەندی بکات کارنامە بنێرێتە پەرلەمان و پەسەند بکرێت ،کاتێک سەرۆکی حکومەت و کابینەکەی متمانە وەردەگرن‌و لەکاتی سوێندی یاساییدا کارنامەی خۆی رادەگەیەنێت”. بەوتەی پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی پارتی ،بەشێکی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت روانگەی ئەو حزبانەیە کە بەشداریی تێدا دەکەن ،بە تایبەتی ئەو بابەتانەی لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا خستوویانەتەڕوو ،بەشێکی دیکەش پەیوەستە بە خودی سەرۆکی حکومەتەوە ،کە دیدو تێڕوانین و پالن و بەرنامەی خۆیەتی بۆ ماوەی کارکردنی لە سەرۆکایەتی حکومەتدا. لە دوا سەردانی مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بۆ الی بزوتنەوەی گۆڕان ،بڕیاردرا لیژنەیەک بۆ نوسینەوەی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت. عەلی حەمەساڵح ،ئەندامی وەفدی دانوستانکار و سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە “زەمەن”ی راگەیاند :لیژنەکە لە نوێنەرانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان پێکدەهێنرێت بۆ نوسینەوەی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و بە زوترین کات دەست بە کارەکانی دەکات. دوا كابینەی حكومەت كە بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لە ( )٢٠١٤/٦/١٨متمانەی پەرلەمانی وەرگرت ،هیچ كارنامەیەكی روون و بەرنامەیەكی حكومیی نەبوو ،لەسەر وێبسایتی فەرمی حكومەتیش دەقی لەبەردەم سەرۆكوەزیران وتاری پەرلەماندا بە “بەرنامەی كابینەی هەشتەم” دانراوە كە تەنیا ()١١٦٧ وشەیە بۆ نزیكەی پێنج ساڵ كاركردن، بەپێچەوانەوە دوا كابینەی حكومەتی عێراق كە لە ( )٢٠١٨/١٠/٢٤متمانەی كارنامەیەكی وەرگرت، پەرلەمانی بەرفراوانی هەیە كە چەندین پالنی ستراتیژیی و پالنی كورت و مامناوەندی لەخۆگرتووەو لەسەر وێبساتی فەرمی حكومەتیش باڵوكراوەتەوە كە لە ()١٤٢ الپەڕەو چەندین نەخشەو پاشكۆو داتا‌و فۆڕم پێكهاتووە.
بایۆمەتری بارگرانی سەرشانی بودجەی کەمکردەوە؟
پەرلەمانتاران رەخنەی لێدەگرن و حکومەت بەرگریی لێدەکات سەرچین ساڵح ئه‌و كه‌سانه‌ی به نایاسایی زیاتر له موچەیهكیان وه‌رده‌گرت ،دوای سیستمی بایۆمەتریش هێشتا هەمان موچە زیادەکان وەردەگرن بەوپێیەش پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری نه‌یتوانیوه ئه‌و کێشەو بارگرانییەی سەر بودجەی هەرێم چارەسەر بکات. سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٧حكومهتی هه‌رێم پرۆسه‌ی تۆماركردنی موچەخۆرانی له سیستمی بایۆمه‌تریدا ده‌ستپێكرد ،به‌پێی داتاكانی لیژنه‌ی تۆماركردنی بایۆمه‌تری، كۆی گشتی موچەخۆران و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ،یه‌ك ملیۆن و ٢٩٢ههزار کەسه .ئەمە بێجگه له‌و ١٠٠هه‌زار قوتابی و خوێندكاره‌ی ده‌رماڵه‌یان پێدەدرێت. ژماره‌ی بەمشێوەیەیە: رێژەکە فه‌رمانبه‌رانی شارستانیی ٤٧٦ههزار فەرمانبەر ،ژماره‌ی خانه‌نشینان ٢٢٩ هه‌زار کەس ،ژماره‌ی موچەخۆرانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ٩١ هه‌زار که‌س ،موچەخۆرانی كه‌مئه‌ندام و چاودێریی كۆمه‌اڵیه‌تی ١٩٠ههزار کەس. موچەخۆرانی سه‌ربازیی ٢٩٢ههزار کەس. هیڤیدار ئه‌حمه‌د ،جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی لە په‌رله‌مانی كوردستان به “زه‌مه‌ن”ی وت“ :ژماره‌كان پێمان ده‌ڵێن پێش بایۆمه‌تری بودجه‌ی موچە چه‌ند بووه ئێستاش هه‌مان ژماره‌یه ،ساڵی ٢٠١3بودجه‌ی موچە چه‌ندبوو ئێستاش دوای نه‌مانی پاشه‌كه‌وت هه‌مان بودجه‌یه كه‌مێك به زیادیشه‌وه ،ئیتر له‌كوێ بندیوار نه‌ماوه‌و موچەی كێ بڕاوه؟ پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری ته‌نیا به‌هه‌ده‌ردانێكی داهاتی گشتیی بوو”. وتیشی“ :ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی له لیستی موچه‌دا هه‌بوو وه‌كو خۆی ماوه مانگانه ٨٨١ملیار دینار بۆ موچە دەڕوات کە
ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی له لیستی موچه‌دا هه‌بوو وه‌كو خۆی ماوەتەوە
%٦٨ی تێکڕای داهاتی هه‌رێمی کوردستانە کە له دنیادا وێنه‌ی نییه .سه‌ره‌تا وا بانگه‌شه كرا بایۆمه‌تری ده‌توانێ گرفته‌كان چاره‌سەر بكات به‌اڵم وانه‌بوو ،پرۆژه‌ی چاكسازیی بێته‌وه په‌رله‌مان ده‌توانین ده‌ست بۆ ئه‌و مه‌له‌فه ببه‌ین و چاره‌سه‌ری بكه‌یین”. هەر لەوبارەیەوە سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژە بەوە دەکات ،بایۆمه‌تری ئاشكرای كردووه ٦٢هه‌زار كه‌س زیاتر له
موچه‌یه‌كیان هه‌یه ،نەک هەر ئەوە بەڵکو کەسی وا هەیە پێنج موچە وەردەگرێ، ئه‌مه بێجگه له‌وانه‌ی كه‌سوكاری شه‌هید یان زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامن. وتیشی“ :ئه‌وانه‌ی كه نه‌چوون بۆ بایۆمه‌تری ئیتر وه‌همی بووبن یان نا موچەی 5٠هه‌زار کەس بڕاوه ،به‌اڵم حكومه‌ت كاری نه‌كردووه له‌سه‌ر بڕینی موچەی ئه‌وانه‌ی زیاتر له موچەیهكیان هه‌یه كه ده‌یتوانی بیكات”. بەوتەی سۆران عومەر ،له‌به‌رئه‌وه‌ی
سااڵنه ده‌رماڵه‌ی موچەخۆران زیاد ده‌كات ،بودجه‌ی موچەیش زیاد ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دامه‌زراندن له یه‌كه‌كانی ٧٠و ٨٠بهردهوامه. گەیشتووەتە پەرلەمانتارە ئەو ئەو بڕوایەی کە “بایۆمه‌تری ئەگەر كه‌موكوڕییه‌كانی ئاشكراكردبێ ،ئەوا حکومەت كاری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی کەموکوڕییەکان نه‌كردووه”. لەبەرامبەردا سه‌میر هه‌ورامی ،به‌رپرسی نوسینگەی قوباد تاڵه‌بانی ،جێگری
سەرۆکی حکومەت کە پێشتر وته‌بێژی سیستمی بایۆمه‌تریش بوو ،ستایشی ئەو پرۆسەیە دەکات و دەڵێت :بایۆمەتری توانی داتابەیسێکی ئەلیکترۆنیی باش بخاتە بەردەستی حکومەت سەبارەت بە فەرمانبەرو موچەخۆرانی خۆی ،کە پیش‌تر ئەمەی نەبوو. سەمیر هەورامی بۆ “زه‌مه‌ن” وتی: “حكومه‌تی هه‌رێم پێش بایۆمەتری، موچەی ده‌دا به ملیۆنێک و 3٠٠ههزار كه‌س ،بەاڵم پاش تۆماركردن و پشتبه‌ستن
به سیستمی بایۆمه‌تری ،كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی موچە وه‌رده‌گرن له حكومه‌ت کەم بوویەوە بۆ ملیۆنێک و ٢5٠هه‌زار كه‌س ،واته زیاتر له 5٠هه‌زار كه‌س كه‌می كردووه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م”. وتیشی“ :بایۆمه‌تری ته‌نیا ئیشی ئه‌وه نییه دوو موچەو سێ موچە نه‌هێڵی ،به‌ڵكو ئه‌وه یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی و ئامانجی زیاتری هه‌یه‌و قۆناغی جیاجیای هه‌یه كه له داهاتوودا ده‌رئه‌نجامی ده‌بێ ،بۆیه ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه كه سوودی نه‌بووبێ”. هەورامی ئاماژەی بەوەدا له سیستمی بایۆمه‌تریدا بۆیان ده‌ركه‌وتووە زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س هه‌ن کە دوو موچە وه‌رده‌گرن، به‌اڵم زۆرترینیان یاساییه چونكه مینحه وه‌رده‌گرن ،ئه‌و به‌شه كه‌مه‌شی كه ماوه‌و پێده‌چێ نایاسایی بێ ،ئەوە پێویستە لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و پسپۆڕی یاسایی بڕیاری لێبده‌ن.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
3
هێرۆی کورد ..هێرۆی ئەمریکا
چیرۆکی ئەو ژنە کوردەی بووەتە جێی متمانەی کۆشکی سپی زەمەن یەکەمجارە لە مێژووی کورددا ،بایەخ بە هەواڵی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە بولگاریا دەدرێت ،هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە باڵیۆزی نوێ خاتوونێکی کوردەو ئەمەش یەکەمجارە کوردێک پۆستێکی وا بااڵ لە ئەمریکا وەربگرێت‌و ئەمە یەکەمجارە لەمێژووی ئەمریکادا کوردێک بکاتە باڵیۆزی خۆی. ئەم هەواڵە لەناو تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری هەبوو چ بە پێشوازییکردن لێی چ بە کەمکردنەوەی بایەخی ئەوەی ژنە کوردێک باڵیۆزی ئەمریکایە. هێرۆ مستەفا سااڵنێکی زۆرە تێکەڵی دیپلۆماسیەتی ئەمریکی بووەو چەندین رۆڵ و بەرپرسیارێتی پێدراوە .بەاڵم لە هیچکامیاندا هێندەی پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە بولگاریا نەبووە جێی باس.
کچە تاقانەی خێزانەکەی
هێرۆ ساڵی ١٩٧٣لە هەولێر لە دایکبووەو یەکەم منداڵی قادر محەمەد ئەمین و نەسرین محەمەد عەبدوڵاڵیە .ئەو تاقانەی سێ برایە بەناوەکانی هەڵۆ و هەورۆ و بارزان. تەمەنی هێرۆ یەک ساڵ دەبێ کاتێ ساڵی ١٩٧٤شەڕ لەنیوان شۆڕشی کورد و حکومەتی بەعسدا دروست دەبێتەوە .چونکە باوکی هێرۆ ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستانە ،باوکی دەچێتە چیا‌و لەگەڵ پیشمەرگەدا دەمێنێتەوە .ساڵی ١٩٧٥ شۆڕشی کورد هەرەس دەهێنێ و خێزانەکەی هێرۆ وەکو هەزاران خێزانی تر ،ئاوارەی ئێران دەبن. پاش ساڵێک مانه‌وه له که‌مپی ئاواره‌کان له ئێران‌دا ،ساڵی ١٩٧٦خێزانهکهی هێرۆ روو لە ئەمریکا دەکەن و لە شاری ماینێت لە ویالیەتی نۆرس جێگیر دەبن .هێرۆ هەر لەو شارەدا خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو دەکات. قادری باوکی هێرۆ کە ئێستا لە ئەمریکا دەژی بۆ “زەمەن” وتی“ :هێرۆ قۆناغەکانی خوێندنی زۆر بە باشی بڕیوە .تا ناوەندیشی تەواو کرد ،هەموو ساڵێک بە پلەی یەکەم دەرچووە .من خۆم سەرسام بووم بەو هەموو زیرەکیی و لێهاتووییەی هێرۆ .ئێستاشی لەگەڵدابێ یەکێکە لە ژنە زۆر بەتواناکان کە بۆ ساتێ نایبینی دابنیشێ و ماندوو ببێ”.
هێرۆ لە چەند وێنەیەکدا لەگەڵ دایک و باوک و براکانیدا کە بۆ یەکەمجارە لەڕێی رۆژنامەی زەمەنەوە باڵودەکرێنەوە ساڵی ٢٠٠٩فیلمسازی ئه‌مریکی (کیرک ڕوس) که یه‌که‌مین هاوڕێی ئەمریکیی هێرۆبووە و خه‌ڵکی شاری ماینێتە که یه‌که‌مجار خێزانه‌که‌ی هێرۆ لەوێ گیرسانەوە، فیلمێکی دۆکیومێنتاریی له‌سه‌ر ژیانی هێرۆ دروستکرد به‌ناوی “هێرۆی ئەمریکا” تێیدا چیرۆکی ژیانی ئەو ژنە ده‌گێڕێته‌وه. هێرۆ لەناو هاوڕێ و هاوکارەکانیدا به‌وه ناسراوه که توانایه‌کی زۆری هەیە له فێربوون و قسه‌کردن به زمانی جیاواز .باوکی لە قسەکانیدا بۆ “زەمەن” وتی“ :زمانی کوردی، زمانی ئاخاوتنی خێزانەکەمانەو هەموو منداڵەکانم زۆر بەباشی قسەی پێدەکەن. بەاڵم چونکە نەیانخوێندووە ،ناتوانن بە کوردی بنووسن .هێرۆ دەتوانێ بە پیتی التینی کوردی بنووسێ ،بەاڵم بە پیتی عەرەبی نازانێ”. بێجگه له زمانه‌کانی ئینگلیزی و کوردی، هێرۆ به زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و تورکی و ئیسپانی و یۆنانی دەتوانێ قسە بکات.
سەرەتای کاری دیپلۆماسی
ساڵی ١٩٩٥بهکالۆریۆسی له (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) وه‌رگرت له زانکۆی جۆرج تاون ،پاشان ماسته‌ری له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌رگرت له زانکۆی پریسنتۆن .باوکی دەڵێت :لە ئاهەنگی دەرچوونی لە زانکۆی جۆرج تاون ،هێرۆ هەستا قسەی کرد و سەرەتا بە باسی کورد و کوردستان دەستیپێکرد کە بۆ خۆی ئەمەی زۆر پێ‌خۆش‌بوو. هەرکە زانکۆی تەواو کرد ،هێرۆ له ڕێکخراوی ناحکومییه‌وه ده‌ستی به کارکرد تا له ساڵی ١٩٩٩تێکەڵی بواری دیپلۆماسیەت بوو ،سەرەتا له بەشی خزمه‌تگوزاریی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا. یه‌که‌مجار له ئه‌سینای پایتەختی یۆنان وه‌کو ئۆفیسه‌ر بۆ کاروباری مافه‌کانی مرۆڤ ،ئینجا له به‌یروت وه‌کو ئۆفیسه‌ری دیسکی ئێران له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی و پاشان هاوکاری کۆندۆلیزا رایس بۆ کاروباری عێراق
دواتر هه‌ماهه‌نگیکاری بریمه‌ر بۆ بارودۆخی موسڵ ئەرک و بەرپرسیارێتی پێدرا. هێرۆ ساڵی ٢٠٠٩تا ٢٠١١راوێژکاری جێگری سەرۆکی ئەمریکا (جۆ بایدن) بوو بۆ کاروباری خۆرههاڵتی ناوه‌ڕاست. پاشان له هیندستان و ئینجا پرتوگال کاری دیپلۆماسی کردووه .پێش ئه‌وه‌ی تره‌مپ له‌م مانگه‌دا هێرۆ وه‌کو باڵێۆزی ئەمریکا له بولگاریا دەستنیشان بکات ،ئه‌و ساڵی ٢٠١٦ جێگری به‌رپرسی تیمی ئەمریکی بوو له باڵیۆزخانەی ئەمریکا له لیشبۆنه‌ی پرتوگال. هێرۆ مستەفا یەکێکبووە لەوانەی لە نزیکەوە چاودێری دانوستانەکانی گروپی ()١+٥ی لەگەڵ ئێران کردووە .لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بەڕێوەبەری کارەکانی ئێران -ئیسرائیل - فەڵەستین -ئوردن بووە .ساڵی ٢٠٠٥بە ئەرکێکی سیاسی لە شاری موسڵ کاری کردووە و چەند بەرپرسیارێتی سیاسی لە لوبنان و یۆنان و ئەفغانستانیش هەبووە.
بووکی هیندستان
سالی ٢٠١٢دوای ئەوەی کۆتایی بەکاری راوێژکارییەکەی دێت الی جۆ بایدن ،هێرۆ بەکاری دیپلۆماسی دەچێتە هیندستان و لەوێ دەمێنێتەوە ،لەو کاتەدا لەگەڵ پیاوێکی هیندی بەناوی (رەڤنیش) هاوسەرگیریی دەکات ،ئێستا بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییە دوو کچە بەناوەکانی ئاشنا و ئاریانا. قادر محەمەد ئەمینی باوکی هێرۆ بۆ “زەمەن” ئەوەیشی وت“ :کە نە خۆی نە منداڵەکانی ،ئەندامی هیچ حزبێکی کوردستان نین .من بۆ خۆم لە ١٩٥٩تا ساڵی ١٩٨٢ ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بووم، بەاڵم لە ساڵی ١٩٨٢بەدواوە ئەندامی هیچ حزبێک نیم ،وەکو یەک لە هەموو حزبەکان هاوڕێ و ئاشنام هەن .ئێستا زۆر شانازی بە هێرۆی کچمەوە دەکەم .وێنەیەکی خۆی‌و جۆ بایدنم الیە بایدن بە خەتی خۆی لەسەر وێنەکە نووسیویەتی “چەندە سەرسامە بە لێهاتوویی و زرنگیی هێرۆ”.
هێرۆ دایکی دوو منداڵە لە مێردێکی هیندی بەناوەکانی ئاشنا و ئاریانا
بەغدا پارێزگارێکی کوردی بەهێز قبوڵ دەکات؟ کورد دەتوانێ بە دەسەاڵتەوە بگەڕێتەوە کەرکوک؟
بەهادین یوسف پارێزگاری کەرکوک کە لە دوای ٢٠٠٣وە بەردەوام بەدەست کوردەوە بووە تا ١٦ی ئۆکتۆبەری ،٢٠١٧لە هەندێ قۆناغدا پارێزگارە کوردەکە بەرامبەر بڕیارەکانی بەغدا دەوەستایەوەو هەندێکیانی رەت دەکردەوە ،ئێستا پرسیارە سەرەکییەکە بۆ کورد ئەمەیە :ئایا دەتوانرێ جارێکی تر پارێزگارێكی بە هێز بەرامبەر بەغدا دابنرێتەوە؟ لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرو جێهێشتنی شارەکە لەالیەن پارێزگار‌و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا‌و ئیفلیجبوونی ئەنجومەنی پارێزگا ،هەروەها گەڕانەوەی هێزو دەسەاڵتەکانی بەغدا ،تائێستا نەتوانراوە پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە هەڵبژێردرێت .هەر ئەوەش بەشیكی هۆکاری ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتییەو بۆدواخستنی پێكهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم. شارەزایان و چاودێرانی دۆخەکە
پێیانوایە ئەگەر کوردێکیش بکرێتەوە بە پارێزگاری کەرکوک ،هەمان دەسەاڵتەکانی پێشووی نابێ ،النیکەم دەسەاڵتی ئەمنی و هەندێک لە دەسەاڵتە کارگێڕییەکانی لێ وەردەگیرێتەوە. د.لەتیف شێخ مستەفا ،پسپۆڕی یاسای دەستوریی بە “زەمەن”ی راگەیاند: دەسەاڵتەکانی پارێزگار لە عێراق بە یاسا دیاری دەکرێت ،ئەوەی کە لە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هاتووە دەتوانێ جێبەجێی بکات .بەاڵم ئەگەر لە رابردوودا پارێزگار پابەند نەبووبێ بە یاساوە بە ئارەزوو و ویستی خۆی مامەڵەی کردبێ، ئەوا لەمڕۆوە بەپێی یاسا دەسەاڵتەکانی دیاری دەکرێت. لەبەرامبەردا ئاوات محەمەد ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پێیوایە؛ ئەگەر لەڕووی یاساوەبێ، بەغدا ناتوانێ هیچ رێگرییەک بکات لەوەی کوردێک ببێتە پارێزگار ،هەرکات ئەنجومەنی پارێزگا پارێزگارێکی هەڵبژاردو شەرعیی بوو ،بەغدا دەسەاڵتی رێگریی کردنی نییە. وتیشی“ :ئەگەر رەوشی کەرکوک
ئاسایی بێتەوە ،ئەوا پارێزگار دەتوانێ سەرجەم دەسەاڵتەکانی بەکاربهێنێ. بەاڵم ئەگەر پێچەوانەی ئەمەبوو ،ئەوا بەغدا دەسەاڵتی ئەوەی هەیە بەشێک لە دەسەاڵتەکانی سەحب بکاتەوە”. بەپێی یاسا پارێزگاری هەر پارێزگایەک سەرۆکی لیژنەی ئەمنییەو سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ‌و ئاسایش و دۆسیەکە لەژێر دەسەاڵتی ئەودا دەبێ ،بەاڵم بۆ دۆخی کەرکوکی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر جیاوازەو دەسەاڵتەکانی پارێزگار نادیار دەمێننەوە. لەوبارەیەوە ئاوات محەمەد وتی: “ئێستا پارێزگار سەرۆکی لیژنەی ئەمنی نییەو دەسەاڵتەکانی لێوەرگیراوەتەوە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان بەرپرسی دۆسیەی ئەمنییە .پارێزگاریش ماف و دەسەاڵتی ئەوەی نییە ئەو هێزانە دەربکات ،لە یەک حاڵەتدا نەبێ ئەویش ئەنجومەنی پارێزگا بڕیار بدات کە دۆخی شارەکە ئاساییەو پێویستی بە هێزی دیکە نییە ،یان هێزەکانی ناوخۆ توانای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئەمنییان هەیە. د .لەتیف مستەفا ،پسپۆڕی یاسا
بۆ ئەم بەشەی دەسەاڵتەکانی پارێزگار دەڵێت“ :ئێستا ئەوەندە هێزی چەکداری نایاسایی هەیە لە کەرکوک بەتایبەتی حەشدی شەعبی ،ئەوەندە هێزە یاساییەکان دەسەاڵتدار نین ،چونکە ئەو هێزانەی حەشد گوێڕایەڵی مەرجەعی خۆیان دەبن نەک پارێزگار”. بەاڵم ئاوات محەمەد ئەمین دەڵێت: “هەرکات ئەنجومەنی پارێزگا دەنگی لەسەر ئەوەدا کە دۆخی پارێزگاکە ئاساییەو پێویستی بە هێزی دەرەوە نییە، ئەوا دەتوانێ بە فەرمی داوای چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە بکات بەمەرجێک پێویستی بەو هێزانە نەبێ و هێزەکانی ناوخۆ توانای کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەیان هەبێ”. لەماوەی ١٥مانگی رابردوودا، حکومەت و پەرلەمان و وەزارەتەکانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری تایبەتیان لەسەر کەرکوک دەرکردووە ،بەتایبەتی لەڕووی زەویوزارو نیشتەجێبوون و پرسی دیکەوە .پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە دەنگدان ژمارەیەک بڕیاری بەغدای سەبارەت بە دانیشتووان
و نیشتەجێبوون و کشتوکاڵ و پەروەردە هەبوو ،بەاڵم ئێستا کە ئەنجومەن بێ رۆڵ کراوە ،سەرجەم بڕیارەکانی بەغدا بەبێ لەمپەرو ناڕەزایەتی جێبەجێ دەکرێن. شارەزایانی یاسایی و کارگێڕی روونی دەکەنەوە ،پارێزگاری کەرکوک دەسەاڵتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەغدای نییە بەتایبەتی ئەوانەی لەالیەن پەرلەمان و حکومەت و وەزارەتە فیدراڵییەکانەوە دەرکراون یان دەردەکرێن. د.لەتیف مستەفا وتی“ :هاوشێوەی کوردستان پارێزگار دەسەاڵتی خۆی مومارەسە ناکات ،بەاڵم الیەنی نایاسایی و حزب و گروپ دەسەاڵتیان هەیە ،کورد ئەگەر لە کەرکوک وایکردبێ و دەسەاڵتی لەسەروو یاساوە بووبێ ،ئەوا جارێکی تر ئەو دەسەاڵتانەی بۆ ناگەڕێتەوە ،بەاڵم دەسەاڵتێک لۆکا‌ڵی و ناوخۆیی پارێزگابێ ئەوە دەتوانێ مومارەسەی بکات”. ئاماژەی بەوەکرد ،ئێستا تورکمان و عەرەبەکانیش ئیرادەو دەسەاڵتیان بۆ گەڕاوەتەوە بۆیە ئەو گروپەی پێشتر لە کەرکوک دەسەاڵتدار بوو ،ناتوانێ بگەڕێتەوە پێش ١٦ی ئۆکتۆبەرو پارێزگار
ناتوانێ هەمو شتێک بکات وەکو پێشتر کردوویەتی. ئەحمەد عەسکەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر پشکی یەکێتی، لەمبارەیەوە بۆ “زەمەن” وتی“ :بە یاسا پارێزگار سەرۆکی لیژنەی ئەمنی و سەرۆکی یەکەی کارگێڕییە ،هیچ رێگرییەکی یاسایی نییە بۆ ئەوەی پارێزگاری هەڵبژێردراو دەسەاڵتەکانی سنوردار بکرێت ،بەغداش مافی ئەوەی نییە پارێزگارێکی هەڵبژێردراو لەالیەن ئەنجومەنی پارێزگاوە رەتبکاتەوە”. عەسکەری ئەوەی خستەڕوو؛ تەنیا لەیەک حاڵەتدا دەسەاڵتی ئەمنی لە پارێزگار وەردەگیرێتەوە کە “حوکمی عورفی” رابگەیەنرێت ئەوەش بۆ ماوەیەکی کاتیی ،ئێستا هیچ هۆکارێک نییە بۆ راگەیاندنی حوکمی عورفی و وەرگرتنەوەی دەسەاڵتەکانی پارێزگار .بەاڵم کورد خۆی هۆکاری بەشێکی دۆخی کەرکوکە چونکە خۆی زۆرینەی ئەنجومەنە ،کەچی کۆنابێتەوە بۆ ئەوەی پارێزگار هەڵبژێرێت .هەر ئەوەش وایکردووە کەرکوک بێ پارێزگار بمێنێتەوەو پارێزگارێکی لەالیەن دەسەاڵتەکان بەوەکالەتەوە بەوشێوەیە بەکاربهێنرێ”.
�هەواڵ
2
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
پارتی و هاوپەیمانەکانی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مسۆگەردەكەن بەهادین یوسف به‌ده‌ستهێنانی 45كورسی په‌رله‌مان و هاوپەیمانێتی لەگەڵ سۆسیالیست و پێكهاتەكان ،ده‌ستی پارتی وااڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له كابینه‌ی نوێ‌دا زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم مسۆگه‌ر بكات .به‌راورد به كابینهکانی رابردوو. به‌پێی زانیارییه‌كانی “زه‌مه‌ن” له كابینه‌ی نوێ‌دا ،له كۆی 25ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران 10ئه‌ندامی پارتی دەبن لەگەڵ وەزیرەكانی تورکمان و مەسیحی و سۆسیالست کە پارتی لەسەر پشكی خۆی وەزارەتی پێداون کۆی گشتی دەبێتە 13وەزیر .ئەوەش بەمانای مسۆگەر كردنی 1+50ی دەنگی ئەنجومەنی وەزیرانە .جگە لە ئامادەبونی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لەكۆبونەوەكانی ئەنجومەن دا كە پلەكەی وەزیرە. به‌پێی رێككه‌وتنی الیه‌نه‌كان و دابه‌شكاریی پۆسته‌كان بۆ كابینه‌ی نوێ، پارتی بێجگه له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك به‌رزترین ده‌سه‌اڵتی جێبه‌جێكردن ،پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ، سامانه سروشتییه‌كان ،كاره‌با ،په‌روه‌رده،
“بە رێککەوتنی هەموو
الیەنەکان ،حاکم فاروق بوو بە وەزیری داد” زەمەن دوای هەشت مانگ پەرلەمانی عێراق متمانەی بەخشییە وەزیرەكانی بەرگری و ناوخۆ‌و داد ،یەكێتی وەزیری داد بە پشك و كاندیدی خۆی و پارتی‌یش بە كاندیدی عەبدولمەهدی دادەنێت. سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ “زەمەن” ئاشكرای كرد ،كە لە دواسەردانیدا بۆ
بەغدا نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح رێككەوتوون لەسەر یەكالیی كردنەوەی پۆستی وەزارەتی داد ،دواتریش ناوی دادوەر فاروق شوانی وەك كاندیدی هاوبەش ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی كراوەو دوێنێ دووشەممەش پەرلەمان متمانەی پێبەخشی. بەختیار شاوەیس ،پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە “زەمەن”ی راگەیاند :وەزارەتی دادی عێراق بەركەوتەی یەكێتییەو حاكم فاروقیش لەالیەن یەكێتی و بە رێككەوتن لەگەڵ سەرجەم الیەنەكان و فراكسیۆنەكان بۆ ئەو پۆستە دانراوەو متمانەی وەرگرتووە. نەجاڕ، مەیادە لەبەرامبەردا پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند :وەك فراكسیۆنەكەیان پشتیوانیی لە عادل عەبدولمەهدی دەكەن بۆ تەواوكردنی كابینەكەی و كۆتایی هێنان بە بەڕێوەبردنی وەزارەتەكان بە وەكالەت، لەسەر ئەو بنەمایەش دەنگی بە كاندیدی وەزیری داد داوە ،كە لەالیەن سەرۆك وەزیرانەوە كاندید كراوە. وتیشی“ :وەزیری داد كەسێكی پیشەیی و یاساناسەو ئەزموونی دادوەریی هەیەو بە كەسێكی شیاومان زانیوە بۆیە دەنگمان پێداوە”. دادوەر فاروق ئەمین عوسمان شوانی، لە ساڵی 1٩57لە كەركوك لەدایكبووە، ساڵی 1٩80كۆلێژی یاسای تەواوكردووە، ماوەی 25سااڵ وەك دادوەر لە دادگای زیقارو ئەنبارو دواتریش لە 2003بۆ ئێستا لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك كاری كردووە.
شاره‌وانی ،ئه‌وقاف ،داد ،وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان)ی الیە. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ،سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ،ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ،فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ،فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاریی -وته‌بێژ، فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، پێنجیان بەر پارتی دەکەون .به‌وه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ()1+50 ی به‌ركه‌وتووه‌و بۆ هه‌ر پرسێك پێویستی به‌ده‌نگدان بێ ،زۆرینه‌ی مسۆگه‌ر كردووه، چونكە به‌پێی ماده‌ی 12له یاسای په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به زۆرینه‌ی ده‌نگی وهزیرهكانهو له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا ،ده‌نگی سه‌رۆكوه‌زیران یهكالكهرهوهیه. هەرچی پۆستی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانە ،دراوەتە حیزبی سۆسیالست ،کە بە فەرمی کورسییەکەیان چوەتە پاڵ فراکسیۆنی پارتی و ژمارەی کورسییەکانی بوە بە 46کورسی. وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دەدرێتە مەسیحییەکان و وەزیرێکی هەرێمیش بۆ تورکمانەکان ،کە ئەو دو پۆستەش لەسەر
پشکی پارتی دادەنرێن ،بەهۆی ئەوەی لەکاتی رێککەوتن لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی ئەو وەزارەتانە لەسەر ستونی پارتی ئەژمارکراون. هه‌رچی یه‌كێتییه ،بێجگه له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگرێکی سەرۆکی هەرێم ،له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ،وه‌زاره‌ته‌كانی (پێشمه‌رگه ،پالندانان ،خوێندنی بااڵ، رۆشنبیریی ،كشتوكاڵ و وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری به‌غدا) ی به‌ركه‌وتووه ،له‌گه‌ڵ دوو ده‌سته ،به‌وه‌ش رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی لە ئەنجومەنی وەزیران كه‌متره له .%28 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بێجگه له پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ،پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی (دارایی ،ئاوه‌دانكردنه‌وه، كۆمه‌اڵیه‌تی ،پیشهسازییو بازرگانی ،وەزیری کاروباری چاکسازیی) وه‌رده‌گرێت كه ده‌كاته %20ی پۆستەکانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. هەروەها پۆسته‌كانی ده‌سته‌ی کاروباری مین ،ده‌سته‌ی نه‌زاهه ،دیوانی چاودێری دارایی ،ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ،ده‌سته‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان ،ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ئه‌نجومه‌نی بااڵی كاروباری خانمان تائێستا یه‌كالیی نه‌كراونه‌ته‌وه ،كه له كابینه‌ی پێشوودا به‌شێكیان درابوونه پێكهاته‌و كه‌مینه‌كان و حزبه بچووكه‌كان.
خوێندکارە غەدرلێکراوەکان لە ناڕەزایی بەردەوامدەبن یەکێتی مامۆستایان :پێویستە ئەوانەی هەڵەیان کردووە دادگایی بکرێن مهزههركهریم له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنى تاقیكرنهوهكانى وەرزی کۆتایی ساڵ ،هه‌رجاره‌و ههڵەیەک لە پرسیار یان هەڵەی زمانه‌وانیى له وانه‌یه‌كدا ئاشكرا ده‌بێ .بۆ ئەمەش خوێندکاران رژاونەتە سەر شەقام وناڕەزایی دەردەبڕن. له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا له زۆربه‌ى شار‌و شارۆچهكانى هه‌رێم ،خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بەخۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین ،داوای پێداچوونەوە بە پرسیارەكانی خولی دووەمی تاقیكردنەوە وزارییەكان و قەرەبووكردنەوەیان لە چەند وانەیەكدا دەكەن. پەروەردە وەزارەتی هەرچەندە قەرەبووی ئەو خوێندكارانەی لە هەریەك لەوانەكانی كوردی‌و عەرەبی كردووەتەوە، بەاڵم لەگردبوونەوەی خوێنداکاراندا داوای قەرەبووكردنەوە وانەی بیركاریشدا دەکەن. بەشێک لەو خوێندکارانە بۆ “زەمەن” دەڵێن :هه‌ڵه‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن کە وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئیعترافی لەسەر کردوون. ڕابه‌ر كه‌ریم خوێندكارى پۆلى دوانزه‌ى ئاماده‌ییه لە شارى سلێمانى وتى“ :به ته‌نیا له وانه‌ى عه‌ره‌بیدا بیست‌و شه‌ش نمره‌مان ده‌فه‌وتێ به‌پێى ئه‌و ههاڵنهى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كردوویه‌تى .کەچی ئه‌وان هاتوون ته‌نیا بە چوار نمره قه‌ره‌بوومان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش جێى قبوڵکردن نییه چونکە له وانه‌ى زمانى كوردیدا هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى زمانه‌وانیى كراوه به هه‌مانشێوه زمانى ئینگلیزى زیاد له دوو پرسیارى ده‌ره‌كى تێدا هاتووەته‌وه”. بەشی زۆری ئەو خوێندکارە ناڕازییانەی قسەیان بۆ زەمەن کردووە ،دەڵێن :سوورن لەسەر دەبڕینی ناڕەزایی و درێژە بە
خۆپیشاندان و گردبوونەوە دەدەن تا مافی خۆیان بەدەست دەهێننەوە. هەڵوێستی یەکێتی مامۆستایان سەبارەت بەم کێشەیەی سەری هەڵداوەو چارەنووسی دەیان هەزار خوێندکاری خستووەتە مەترسییەوە ،ئه‌حمه‌د كه‌ركوكى ئه‌ندامى سكرتاریه‌تى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان بۆ زه‌مه‌ن وتى“ :له‌مساڵدا خوێندکاران بە ئاشكرا زوڵمیان لێكراوه، هه‌ڵه‌ى ته‌كنیكیی و زمانه‌وانیى هەروەها هه‌ڵه‌ى پرسیاریش هه‌بووه .ئەمە سەرەڕای ئەوەی له هۆڵى تاقیكرنهوهكاندا كۆمه‌ڵێك هۆڵ فینككهرهوهیان تێدا نه‌بووه ناوبه‌ناو كاره‌با بچڕاوه و ئارامیى له هۆڵه‌كانى تاقیكرنهوهدا نه‌بووه”. کەرکوکی وتیشى“ :خوێندکار حه‌قى خۆیه‌تى کە هاتووەته سه‌رشه‌قام و ناڕەزایی دەردەبڕێ .پێویسته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و حكومه‌ت ئه‌و كه‌سانه دادگایى بكات کە بەو هه‌اڵنه‌ی كردوویانە کیشەی
گەورەیان خولقاندووە”. لەالیەکی ترەوە دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکان باڵوبووەتەوە دەڵێت: ئەگەر بە قسەی من بکرایە ئەوا لە زمانی کوردی‌دا ٤٩ ،هەڵە نەدەکرا. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ،رەتی دەکاتەوە کێشەی تەکنیکی و رێوشوێنەکان هەبووبێ لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا .نوره‌دین عوسمان به‌رێوه‌به‌رى ته‌كنیكى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بۆ زه‌مه‌ن وتى ”:له‌مساڵدا ٦2٤هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌ى ئاماده‌ییمان هه‌بووه ،پێنج سه‌د هۆڵ به‌ره‌و ژوور كامێراى چاودێرى لەسەربووە تا هیچ خروقاتێك ڕوو نه‌دات .له‌سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌دا ئامێرى پچڕاندنى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیمان هه‌بووه ئامێرى ساردكه‌ره‌وه‌و ئاوى خواردنهوەش دابینکرابوو”.
رێكخراوه‌كانى قوتابیان و خوێندكاران پشتگیرى له داخوازییه‌كانى خوێندكارانی ناڕازی 12ی ئامادەیی ده‌كه‌ن .زه‌عیم جاف ئه‌ندامى ڕایەڵهى خوێندكاران بۆ زه‌مه‌ن وتى ”:له‌رێى نوێنه‌ره‌كانمانه‌وه له پۆلى 12ى ئاماده‌یى ،پشتگیرى خۆمان بۆخوێندکاران ده‌رده‌بڕین له‌سه‌ر داواكردنى مافه‌كانیان .ئه‌گه‌ر دواى ئاشكراكردنى نمره‌كانیان ،نمره له دهستچووهكانیان بۆ نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه ،ئه‌وا هاوكاریان ده‌بین چ به‌شێوه‌ى بهیاننامهبێ یان به‌شداربوون خۆپیشاندان‌و گردبوونەوەکانیاندا”. هەروەها سه‌رتیپ عه‌لى ،سکرتێری کوردستان خوێندكارانی كۆمه‌ڵه‌ى دەڵێت :ئه‌و مامۆستایانه‌ى هۆكارى ئه‌و هه‌ڵه‌و كهموكوڕییانهبوون له تاقیكرنه‌وه وزارییهكاندا ،پێویسته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بیانخاتە بەردەم لێپرسینەوەی یاساییەوە تا جارێكى تر هه‌ڵه‌ى له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.
نوسراوی داواكردنی بودجەی باخچەكانی سلێمانی لە وەزارەتی شارەوانی ون دەكرێت
باخچەكانی سلێمانی مەترسی وشكبوونی تەواوەتییان لەسەرە زەمەن نزیكەی حەوت مانگە باخچەكانی سلێمانی نوسراویان كردووە بۆ دابینكردنی پارە بۆ ئاودانی باخچەو سەوزاییەكان ،بەاڵم وەزارەتی شارەوانی نوسراوەكەی ونكردووە ،پرۆسەی ئاودانی باخچەكانی سلێمانی بەوهۆیەوە وەستاوەو مەترسیی وشكبوونیان لەسەرە. زیاتر لە 20رۆژە باخچەو سەوزاییەكانی سلێمانی بێ ئاونو زەردهەڵگەڕاون ،بوژانەوەی سەدان دۆنم سەوزایی لەسەر ئیمزایەكی وەزارەتی دارایی وەستاوە. هاوژین عوسمان ،وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی بە “زەمەن”ی وت 22“ :رۆژە گرفتی كەمیی ئاومان هەیە مامەڵەكەمان لە هەولێرەو بەرەو پێشچوونی بەخۆیەوە نەبینیوەو لە وەزارەتی
دارایی ئیمزا نەكراوە ،ئەمە دووساڵە ئەمە دووبارە دەبێتەوە ،ساڵی رابردوو دوو مانگ دواكەوت ،ئەمەش وای كردووە چیمەنەكان توشی زەردبوون بن”. وتیشی“ :رۆژانە پێویستمان بە 250تەنكەر ئاوە بۆ ئاودانی چیمەن‌و باخچەكان كە لەڕێگەی ٤0تەنكەرەوە كارەكە دەكرێت ،ئەگەر وابڕوات دار‌و چیمەنەكان مەترسی وشكبوونیان لەسەرە ،هەموو شارەكانی تر لە مانگی شەشەوە ئیشیان بۆ كراوە تەنیا سلێمانی بۆی نەكراوە” .ئەوەشی وت“ :بۆ كڕینی هەر پێویستییەكی باخچەكان دەبێت نوسراو بكەین بۆ وەزارەتی شارەوانیو دوای ٩0رۆژ وەاڵم دەدرێینەوە ،بەدواداچوونمان كردووە بۆچی وەاڵممان نادرێتەوە هیچمان دەست نەكەوتووە ،هیوادارین بە مەبەست نەبێت ،نوسراوی پێشووترمان كە شەش مانگ و 17رۆژبوو ناردبوومان لە وەزارەتی شارەوانی ونكرابوو ،سەرلەنوێ نوسراومان كردەوە ئێستا
لەبەردەم وەزیری داراییدایە چاوەڕێین وەزیری دارایی ئیمزای لەسەربكات”. شاری سلێمانی خاوەنی 5٦5باخچەو ٩1بلواری نێو شەقامەكانەو بەبێ بلواری مەلیك مەحمودو تاسڵوجە ،دووهەزارو 100دۆنم دەبن ،سااڵنە پێویستیان بە 700ملیۆن دینارە بۆ ئاودانی باخچەو سەوزاییەكان ،تەنیا بۆ چوارمانگی وەرزی گەرما. ئازاد حەمە ئەمین ،سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە “زەمەن”ی وت“ :سیستمی خراپی حكومڕانی ئەوە كاریگەرییە خراپەكەیەتی ئەگەر سیستم المەركەزی بێت پێویست بەو هەموو ڕۆتیناتە ناكات پارێزگارەكان خۆیان دەزانن چی پێویستەو ئەولەویەت بۆچییە ئەنجامی دەدەن ،لەگەڵ ئەوەشدا ئەو فەرمانگانەی داواكارییەك دەنێرن بۆ وەزارەتەكان وێنەیەكی نانێرن بۆ ئێمە بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆبكەین بەرپرسیاریەتیەكەیشی بخەنە ئەستۆی ئێمە”.
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم دەڵێت :سلێمانی فەرقی هەیە!
له سلێمانى سزاى ئهفسهرەکانی سەر بە گۆڕان دەدرێ
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پۆلیسى هه‌رێم ره‌تی ده‌كاته‌وه ،كه له سنوورى هه‌ولێردا سزاى سیاسى و دابه‌شكردنى فۆرمى حزبیى به‌سه‌ر هێزه‌كانى ناوخۆدا هه‌بێ ،بۆ هەبوونى ئه‌و دیارده‌یه له سلێمانى ده‌ڵێت :ئه‌و بابه‌ته له سلێمانى فه‌رقى هه‌یه. له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌تایبه‌ت له‌كاتى ئاڵۆزبوونى په‌یوه‌ندى سیاسى نێوان یه‌كێتى و گۆڕان ،ئه‌فسه‌رو ئه‌ندامانى هێزه‌كانى ناوخۆ‌و
لیوا به‌ختیار بابان سه‌باره‌ت به هەبوونى سزاى سیاسى لەناو هێزه‌كانى ناوخۆ‌و دابه‌شكردنى فۆرمى ئه‌ندامێتى حزبیی به‌سه‌ر پۆلیسدا له سنورى سلێمانى ،بۆ “زه‌مه‌ن” وتی“ :ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ سنووری هه‌ولێردا فه‌رقی هه‌یه ،خۆیشتان ده‌زانن بۆچی! له‌م بهرەیەوه یه‌كێكم بۆ بنێره سزای سیاسی درابێ!”. له ل 5دا چاوپێكه‌وتنێكى لیوا به‌ختیار باڵوكراوهتهوه
پێشمه‌رگه كه سەر بە گۆڕانن ،له‌الیه‌ن به‌رپرسانى یهكێتییهوە سزاى سیاسی‌یان به‌رامبه‌ر په‌یڕه‌و ده‌كرێ. تازەترین سزادان هه‌فته‌ى رابردوو روویداوە ،کە به‌رپرسێكى بااڵى پۆلیسى سلێمانى كه له‌سه‌ر پشكى گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه، فه‌رمانى لێسەندنەوەی پۆستەکەی و گواستنه‌وه‌ى بۆ ده‌رچووه، به‌اڵم وه‌زیرى ناوخۆ گواستنهوهكهى راگرتووە.
هێرۆ چۆن بووە جێمتمانەی کۆشکی سپی؟ ل3
پشکۆ نەجمەدین :خۆشەویستێکم هەبوو جێمهێشت
www.zamenpress.com رۆژنامەیەکی سیاسیی گشتییە
نرخ 500دینار
ژمارە ( )23سێشەممە 2019/6/25
ل10 20الپەڕە
پارتى بە مه‌رجى داوای لێبوردنکردن لەگەڵ یه‌كێتى کۆدەبێتەوە زه‌مه‌ن -هەولێر له‌سه‌ر قسه‌كانى مه‌حمود سه‌نگاوى له دژى بارزانى ،پارتى بایكۆتى دانیشتنى له‌گه‌ڵ یه‌كێتيدا كردووه‌و بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان ،مه‌رجى ئەوەی داناوە یەکێتی به فه‌رمى داواى لێبوردن له بارزانى بکات. سه‌رچاوه‌یه‌كى بااڵی یه‌كێتى به “زه‌مه‌ن”ى راگه‌یاند :به مه‌به‌ستى یهكالییكردنهوهى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ ،تائێستا دووجار داواى كۆبوونه‌وه‌یان له پارتى كردووه ،به‌اڵم مه‌كته‌بى سیاسی پارتی ئاماده‌نین دابنیشن لەگەڵیاندا. سەرچاوەکە وتى“ :پارتى پێیان وتووین تا به فه‌رمى مه‌كته‌بى سیاسى یان وته‌بێژى یه‌كێتى داواى لێبوردن له بارزانى نەکات، ئەوا ئاماده‌ى دانیشتن نین لەگەڵتاندا .كه هۆكاره‌كه‌ى نیگه‌رانى ئه‌وانه له قسه‌كانى مه‌حمود سه‌نگاوى”.
لە چەند رۆژی رابردوودا ،گرتەیەکی ڤیدیۆیی باڵوکرایەوە ،کە تێیدا مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ،له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى پێشمه‌رگه دێرینه‌كاندا ره‌خنه‌ى توند له بارزانى دەگرێ و به “پیاوێكى زۆر بچووك” ناوی دەبات. هەرچەندە وته‌بێژى یه‌كێتى له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تى كرده‌وه قسه‌كانى سه‌نگاوى “بۆچوونى فه‌رمى یه‌كێتى بێ” ،بەاڵم پارتی و باره‌گاى بارزانى بە توندی وەاڵمی سەنگاوییان دایەوەو بە مافیا‌و تااڵنچی و بکوژ وەسفیکرد ،رەخنەیان لە روونکردنەوەکەی وتەبێژی یەکێتی گرت و بە “به‌یاننامه‌ی شهرمنانەو بێناوەرۆک” وەسفیان کرد. سه‌رچاوه‌کەی “زه‌مه‌ن” ئاشکرایکرد، له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ به‌غدا ،به‌رهه‌م ساڵح داواى لێبوردنى به نێچیرڤانى بارزانیدا ناردووە بۆ بارزانى و مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ،به‌اڵم پارتى رهتیانكردووەتهوهو وتوویانه ده‌بێ ئەو داوای
لێبوردنە به فه‌رمیی بێ. به‌پێى قسه‌ى سه‌رچاوه‌کەی “زه‌مه‌ن”، به‌رهه‌م ساڵح ته‌نانه‌ت به نێچیرڤان بارزانى وتووه “راى یه‌كێتى ئه‌وەیه كه من و قوباد تاڵه‌بانى له رێوڕەسمى سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمدا باسمانكرد .ئه‌گه‌ر رای یه‌كێتى ئه‌و گوزارشتكردنهى مه‌حمود سه‌نگاوى بوایە ،ئەوا من ئەورۆژە به‌و شێوه‌یه باسى كاك مه‌سعودم نه‌ده‌كرد”. له ئێستادا فیگهرهكانى خاوه‌ن بڕیار‌و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بوون به دوو به‌شه‌وه به‌شێكیان پێیانوایه “بۆ ئاوكردن به‌و ئاگره‌دا” بە ئاشکرا داواى لێبوردن بکەن و بهشێكەى تریان توندن و له‌گه‌ڵ پۆزشهێنانهوهو داواى لێبوردندا نین. وابڕیاریشە ئه‌مڕۆ سێشەممە ،مەکتەبی سیاسی پارتى كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دوایین هەڵوێست لەو کێشەیە لەبەرامبەر یەکێتی رابگەیەنێت.
ژنەکان زیاتر لە پیاوان هێرشیان کردە سەرم
زه‌مه‌ن – كه‌ركوك به‌پێى به‌دواداچوونێكى “زه‌مه‌ن” بۆ دانانەوەى پارێزگارێكى كورد بۆ كه‌ركوك، به‌غدا ئه‌و ده‌سه‌اڵته ناداتەوە بە پارێزگار كه پێشتر هه‌یبووە .ئەوەش وەک دەرەنجامی رووداوی 16ى ئۆكتۆبه‌ر. له دوای 16ى ئۆكتۆبه‌رەوە ،ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق، بە جیا ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌تیان له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌ركردووه .شاره‌زایانی یاسایی و كارگێڕیی روونی ده‌كه‌نه‌وه ،پارێزگاری
ده‌سه‌اڵته‌كانی لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه ،فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منییه. پارێزگاریش ده‌سه‌اڵتی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و هێزانه ده‌ربكات. هەروەها د .له‌تیف مسته‌فا ،پسپۆڕی یاسا بە “زەمەن”ی وت :ئێستا توركمان‌و عه‌ره‌به‌كانیش ئیراده‌و ده‌سه‌اڵتیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ،بۆیه ئه‌و گروپه‌ی پێشتر له كه‌ركوك دهسهاڵتداربوو ،ئێستا ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه پێش 16ی ئۆكتۆبه‌رو پارێزگار ناتوانێ هه‌موو شتێك بكات. بۆ ل3
كه‌ركوك لەمەودوا ده‌سه‌اڵتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی به‌غدای نابێ وەکو کورد پێشتر هەندێ بڕیاری رەتکردوونەتەوە. به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، پارێزگار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگاکەی خۆیەتی و دۆسیه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌اڵتی ئه‌ودا ده‌بێ .به‌اڵم بۆ دۆخی كه‌ركوكی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر شتەکە جیاوازه‌و ده‌سه‌اڵته‌كانی پارێزگار ئێستا زۆر سنووردار كراوه. ئاوات محه‌مه‌د ،ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بە “زەمەن”ی راگەیاند: ئێستا پارێزگار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی نییه‌و
ئاراس وەلی :کارنامەیەکی ١٩
کولتووری زەمەن
کە شیکاری چیرۆکی (ماچی سوێر)م کرد
به‌غدا پارێزگارێكى کورد بۆ کەرکوک به ده‌سه‌اڵتی پێش 16ی ئۆکتۆبەر قبوڵ ناكاته‌وه
الپەڕەییمان بۆ حکومەت ئامادە کردووە
ل4
“زه‌مه‌ن” ناكۆكی نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و سامانه سروشتییه‌كان باڵودهكاتهوه زەمەن -هەولێر لەمساڵدا حکومەتی بەغدا شەش موچەی ناردووەو حکومەتی هەرێم سێ لەو موچانەی دابەشکردووە ،ئایا سێ موچەکەی تر چی لێهات؟ ئەمە پرسیاری دەیان هەزار فەرمانبەرو موچەخۆری هەرێمی کوردستانە کە حکومەتی هەرێم هەرگیز بە رێکی و بێپێچ و پەنا وەاڵمی نەداونەتەوە. بەاڵم بەگوێرەی قسەی سه‌رچاوه‌یه‌ك
له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ “زەمەن” ،وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی ناکۆکی گەورەیان لەوبارەیەوە هەیە .کە بە قسەی سەرچاوەکەی “زەمەن”، ئۆباڵی درەنگکەوتن یان دابەشنەکردنی موچە دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. دوای ساڵی 2014کە کاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر هەرێم دەرکەوت ،وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بەهۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ژێر 30دۆالرو كه‌مبوونه‌وه‌ی
هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ كه‌متر له 200هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا ،مانگانە ته‌نیا 360ملیار دیناری بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناردووە بۆ وه‌زاره‌تی دارایی .کەچی ئێستا کە هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم نزيكەى 500هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا تێپەڕاندووەو نرخەکەیشی له سه‌رووی ( )60دۆالرهوهیه ،وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌نێرێت كه له‌كاتی گەرمەی قه‌یراندا ناردوویه‌تی. سه‌رچاوه‌کەی “زەمەن” کە بەرپرسیارێتی هەیە لەناو وەزارەتی دارایی دا ،روونیکردەوە
“ئەوەی کە به‌غدا ده‌ڵێت ئێمه شەش موچه‌مان بۆ هەرێم ناردووه راستە ،به‌اڵم حكومه‌تی هه‌رێم سێ موچه‌ی ساڵی 2018ی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزداربووه ،بۆیه واده‌رده‌كه‌وێت کە تەنیا سێ موچه‌ی دابهشكردبێ .ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به‌پێی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌و نرخی نه‌وت پاره بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بنێرێ ،ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێ به چه‌ند قیستێك ئه‌و سێ موچه‌یه‌ی فه‌رمانبه‌ران قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌و كێشه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی نه‌مێنێ”.
وەکو سکااڵکردنێک لە وەزیری سامانەسروشتییەکان ،چه‌ند جارێك وه‌زیری دارایی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هیچ بڕه پاره‌یه‌كی زیاده بۆ وه‌زاره‌تی دارایی نانێرێ تا وه‌زاره‌تی دارایی بتوانێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌بێ كێشه دابه‌ش بكات“ ،به‌اڵم نێچیرڤان بارزانی ته‌نیا وتوویه‌تی قسه له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی ده‌كەم!” ئەمە بەپێی قسەی سەرچاوەکەی “زەمەن”.
ل15
گەندەڵی نەوتی هەرێم دوو رێكخراوی ناوخۆیی و ئەمریکی:
لەناو ژمارەكانی
كێشە خێزانییەكان بەڕێژەیەكی یەكجار زۆر زیادیان كردووە
حكومەت و دیلۆیتدا ل12
لوقمان غەفور
موسڵیح هەمزە نوری
“ترس” لە ترەمپ لە کۆشکی سپی‌دا ل7
رێبین فەتاح
گۆڕان پرۆژەی حکومڕانییە یان رێباز؟
ل 18
نەوت لە دیدگای نەوشیروان مستەفادا ل 19
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌بڕی 881ملیار دیناره بۆ دابینكردنی موچه‌ی یەک مانگی فه‌رمانبه‌ران .حكومه‌تی ناوه‌ندی ماوه‌ی شەش مانگه ،مانگانه بڕی 453ملیار دینار بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌نێرێت. به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌و پاره‌یه دابین ده‌كرێت كه مانگانه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بۆ وەزارەتی دارایی ده‌نێرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه یارمه‌تییه‌ی له‌الیه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابین ده‌كرێت.
لەگەڵ ئەم ژمارەیەدا