38

Page 1

‫‪4‬‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪ :‬کۆمپانیای وشە‬

‫سەرنووسەر‬ ‫سیروان رەشید‬

‫سەرپەرشتیار‬ ‫کامەران سوبحان‬

‫ئاڤان سدیق‪:‬‬

‫له هێڵكارییهکامندا مرۆڤ وهك تهم و غوبار دهردهكهون‬

‫خانمە ھونەرمەندی شێوەکار(ئاڤان سدیق) ناوێکی دیارە لە دونیای شێوەکاریی‬ ‫کوردیدا‪ ،‬ئەو بە تەنیا تابلۆ ناکێشێت‪ ،‬بەڵکو بەھۆی ئاستی رۆشنبیرییەوە‬ ‫کۆمەڵێک بابەتی تیۆریشی سەبارەت بە ھونەری شێوەکاری ھەیە‪ ،‬ساڵی ‪١٩٩5‬‬ ‫پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو دەکات‪ ،‬پاشتریش زانکۆی یوھانس‬ ‫لە گوتنبیرگی ئەڵمانیا بەشی شێوەکاریی تەواو دەکات‪ ،‬کارە ھونەرییەکانی‬ ‫ئاڤان فره رهھهندن‪ ،‬وهك ئینستلهیشن و ڤیدیۆ ئارت و پیرفۆرمانس‪.‬‬ ‫چاوپێکەوتنی‪ :‬ئیدریس عەلی‬

‫دروستبوونی فیلم له بناغهدا فرێمی وێنهیهو به رۆشتنی‬ ‫خێرای یهك له دوای یهكی وێنهكان جووڵه دروست‬ ‫دهبێت‪ .‬ئهم خێرا رۆشتنه له فرێمهكانی وێنه كه لهقته‬ ‫دروست دهكات و دواتر فیلم‪ ،‬وێنهی خێرا ناوهڕۆكی خۆی‬ ‫بۆ بینین لهدهست دهدات‪ ،‬وهك وێنه‪ ،‬و بهو شێوهیه‬ ‫باسكرا كه بینهر له رێگهی وێنهوه بیركردنهوهی چاالك‬ ‫دهبێت و دهوروژێت‪ ،‬بهپێچهوانهی كاری میدیاییهوه كه‬ ‫وێنه خێراو تێپهڕەو بینهر بیركردنهوهی چاالك نابێت و‬ ‫دهبێته كهسێكی سهیركهرو پاسیڤ‪ .‬ڤیدیۆ ئارت وهك‬ ‫دیاردهو زهرورهتێكی سهردهمیانه دهركهوت‪ ،‬یهكێك له‬ ‫كاره ڤیدیۆ ھهره ناوازهكان ھی ھونهرمهند ‪Bruce‬‬ ‫‪ Naumman‬ه كه كارهكه وێنهی سهری خۆیهتی‬ ‫لهسهر دوو شاشه به پێچهوانهی یهكهوه له دوو ئامێری‬ ‫تهلهفیزیۆندا دهردهكهون‪ ،‬سهرهكان دهخولێنهوەو ھاوار‬ ‫دهكەن ‪Feed me‬‬

‫من شاعیرێکی جیۆلۆجیم‬ ‫رامیار مەحمود‬ ‫من شاعیرێکی جیۆلۆجیم‬ ‫بەهۆی تەنیایی و بێکەسی و بێ شوێنییەوە‪.‬‬ ‫واڵتێکم لە ناوەوەی خۆمدا دروست کرد‪...‬‬ ‫من ئەو واڵتەم ناو ناوە شیعر‪...‬‬ ‫من شاعیرێکی جیۆلۆجیم‪.‬‬ ‫دابەشبوونەکانی مرۆڤ لەناو چینی جیاوازدا‪.‬‬ ‫بایەخیان بۆم نییە‪،..‬‬ ‫چونکە دەستکردی کەلتورن‪...‬‬ ‫من بە دوای مرۆڤێک ئەگەڕێم لە پلەی سفردا‪.‬‬ ‫کە زەوی راستەوخۆ ماڵی ئەوە‪.‬‬ ‫ئەمەوێت کێشەکە دەستنیشان بکەم وەکو خۆی‪.‬‬ ‫ئێمە لە ماڵی خۆماندا نین بەهۆی مەعریفەوە‪.‬‬ ‫ئێمە لە سەردەمێکداین ‪.‬‬ ‫وەها پێویست ئەکات زانین فڕێ بدەین‪.‬‬ ‫ئایینەکان بە دیار گوناهێکەوە دایانناوین‪.‬‬ ‫هەر نەشمان کردووە‪.‬‬

‫*کاتێک بینەر تەماشای کارە کۆن و تازەکانت‬ ‫دەکات‪ ،‬ھەست بە گۆڕانکاری و جیاوازییەکی زۆر‬ ‫دەکات‪ ،‬ئایا سەرەتای ھەر گۆڕانێک لە شێوازی‬ ‫ئیشکردندا پەیوەندی ھەیە بە گۆڕانی ھزر و‬ ‫دونیابینی؟‬ ‫بۆ شیكاریی قۆناغهكان‪ ،‬پێویستمان به پسپۆڕ‬ ‫ھهیه له دهرهوهی كاری ھونهرمهند خۆی تا قۆناغهكان‬ ‫شیبكاتهوه‪ ،‬وهك پسپۆڕێكی بواری تیۆری ھونهری‬ ‫و دهرونشیكاری و پسپۆڕ له پهیوهندی بهكارھێنانی‬ ‫مهتریال و ھتد‪ ...‬ئهوهی من خۆم لهسهر قۆناغی‬ ‫كارهكانی خۆم دهتوانم بیڵێم ئهوهیه سهرهتا وهك‬ ‫وێنهكێش دهستم پێكردووه و كاریگهری لهسهر كاره‬ ‫ئهنستلەیشنەکانم تا ئێستا ماوه‪ ،‬بهاڵم من دهست‬ ‫بۆ میدیوم و ماتریاڵی جیاواز دهبهم بۆ گهیاندنی‬ ‫بیرۆكهكانم‪ ،‬ئیتر لهشی خۆم بێت وهك پیفۆرمانس‬

‫من هانتان ئەدەم بۆ تاوان کردن‪.‬‬

‫لەم رۆژانەدا کە بیر ئەکەمەوە‪.‬‬ ‫پەیوەندییەکی سەیر ئەدۆزمەوە‪.‬‬ ‫لەنێوان تاوانکردن و ئازادیدا‪...‬‬ ‫زەوی قاتوقڕییەکی گەورە بە خۆیەوە ئەبینێت‪.‬‬ ‫چونکە لە یادمان کردووە‪...‬‬ ‫نە بیر لە راکردن بکەرەوە‪..‬‬ ‫نە لە مانەوەش‪..‬‬ ‫شتێک نییە بە ناوی شاری خۆش و ناخۆش‪.‬‬ ‫مەسەلەکە پەیوەندی بە گیرفانتەوە هەیە‪...‬‬ ‫من ئاوازی رۆژگارێکی تازەم‪.‬‬ ‫دڵدانەوە نا‪ ،‬بەڵکو تالنەوەم‬ ‫لە ئازاردا بۆ هێناون‪...‬‬ ‫من ئەوە پشتڕاست ناکەمەوە‪.‬‬ ‫شاعیرەکان کۆتاییەکی غەمگینیان هەبێت‪...‬‬ ‫ئەگەر هەڵە نەبم‪.‬‬ ‫هەر لە سەرەتاوە بە ناشادی دەست پێئەکەن‪..‬‬ ‫بۆ یەکجار و دواجار لە کۆتاییدا‪.‬‬ ‫بە ئارامی ئەنوون‪.‬‬ ‫سێپتەمبەری ‪2019‬‬

‫یەکێک لە ھێڵکارییەکانی ئاڤان‬

‫*لە کارە نوێکانتا رووخساری مرۆڤ ئامادەییەکی‬ ‫بەرچاوی ھەیە‪ ،‬بەاڵم غەمگین دەردەکەون‪ ،‬چ پەیام و‬ ‫ئامانجێک لە پشت ئەم رووخسارە غەمگینانەوە ھەیە؟‬ ‫ئهوهی رێگه به خۆی بدات پهیام بدات‪ ،‬لهوه‬ ‫دهكهوێت ھونهرمهند بێت و دهبێت به پهیامبهر‪.‬‬ ‫ھونهرو ھونهرمهدان ئهو بهشه ھهبووه نهبینراوه پیشان‬ ‫دهدهن تا بینهر درك به بوونی بهشه نهبینراوهكه‬ ‫بكات‪ .‬بهڵێ بۆ من پرسیاری مرۆڤ و مرۆڤ بوون‬ ‫به دیوه وجودییهكهیدا گرنگترین بابهته بۆ كار‬ ‫لهسهركردن‪ ،‬جگه له قۆناغی خوێندنم له ئهكادیمیا‪،‬‬ ‫كه كارهكانم تابلۆی ئهبستراكت بوون‪ ،‬مرۆڤ ھهموو‬ ‫كات بوونی ھهبووه وهك فۆڕم و بابهت له كاره كۆن‬ ‫و نوێیهكانمدا‪ ،‬مرۆڤ بااڵدهستترین بوونهوهری سهر‬ ‫زهویه به دیوێكدا‪ ،‬به دیوێكی تریش گیرۆدهترین و‬ ‫داماوترین و غهمگینترین مهخلووقه بهھۆی عهقڵیهوه‬ ‫كه ھهمیشه بهدوای كهماڵدا دهگهرێ‪ ،‬بهھۆی‬ ‫دركیهوه‪ ،‬چونكه تا درك نهبێت ھهست به الوازی و‬ ‫بێدهسهاڵتی ناكرێت بهرامبهر به مردن و سروشت‪،‬‬ ‫مرۆڤ له كارهكانی مندا به یهك شێوه دهرناكهوێت‪،‬‬ ‫له ھهر كارێكدا بهپێی پێویستیی ئایدیای كارهكه‬ ‫مرۆڤ جیاوازه‪ ،‬بۆ نموونه له پێشانگای (جهستهی‬ ‫بینراو و نهبینراو) مرۆڤهكان ئهسڵهن رووخساریان‬ ‫نییه‪ ،‬پشتیان كردۆته بینهر‪ ،‬وهك كهسانی پاسیڤ و‬ ‫وهستاو و تهماشاكهر دهردهكهون بهرامبهر به رووداو‪.‬‬ ‫بهھۆی ئهو كۆمپۆزهیشنهی كه كارهكانی پێدانراوه‪ ،‬به‬ ‫گشتی لهش وهك پێكهاتهیهك له خوێن و گۆشتێكی‬ ‫تووندوتۆڵ دهرناكهون له كارهكانمدا‪ .‬زیاتر له تهم‬ ‫دهچن‪ ،‬له قاوغێك كه تووندوتۆڵ نییه و قابیلی فهنا‬ ‫و شیبوونهوهیه‪ ،‬لهكهسانێك كه رووخساریان نییه‪ .‬له‬ ‫كاره ھیڵكارییهكانیشم تهنانهت مرۆڤ وهك تهم و غوبار‬ ‫دهردهكهون‪ ،‬كهچی ھێشتا ھهر له ملمالنێ و تووندوتیژی‬ ‫دان بهرامبهر یهكتر‪ ،‬واته فۆڕمهكه وهك مرۆڤ بهھێز‬ ‫دهرناكەوێت‪ ،‬بهاڵم بابهتی ملمالنێکەی نێوان مرۆڤهكان‬ ‫بهھێز دهردهكهوێت‪ ،‬مرۆڤ فۆڕمێكه لێوهی دهتوانین‬ ‫ھهموو بابهتهكانی بوونی تیا بخوێنینهوه‪ ،‬دهسهاڵت‪،‬‬ ‫ھێز‪ ،‬الوازی‪ ،‬كهمبودی‪ ،‬پاسیڤی‪ ،‬بە پێچهوانهشهوه‬ ‫دهتوانین له فۆڕمه دروستكراوهكانیش‪ ،‬ئهوانهی لهسهر‬ ‫دهستی مرۆڤ دروستكراوه ھهموو مرۆڤ و مرۆڤایهتی‬ ‫پێ شیبكهینهوه‪ ،‬بهڵێ مرۆڤ بابهتی سهرهكی‬ ‫كاركردنمه‪ ،‬بهاڵم مرۆڤ بهس غهمگین و شێواو نییه‪،‬‬ ‫له ھهر كارێ مرۆڤ جۆرێك دهردهكهوێت‪ ،‬بهاڵم‬ ‫بەگشتی مرۆڤهكان له تابلۆكانمدا ھێشتا نهبوون به‬ ‫مرۆڤ‪ ،‬تهنها به جیابوونهوهی له باگراوند وهك مرۆڤ‬ ‫دهردهكهوێت‪ ،‬واتا رهنگهكانی ناو فۆڕمی مرۆڤهكان‬ ‫رێكخراو نین‪ ،‬ئهوەی رێكخراوه چوارچێوهكهیهتی واتا‬ ‫رهنگی باگراوندی تابلۆكه‪.‬‬ ‫*ھونەری ڤیدیۆ ئارت‪ ،‬لە دنیای ھونەریی ئێمەدا‬ ‫تازەیە‪ ،‬ئەگەر بکرێت ھێڵە سەرەکییەکان و شێواز و‬ ‫بنەماکانی ئەم ھونەرەمان بۆ باس بکەیت؟‬

‫ھونهری ڤیدیۆ ئارت‪ ،‬له‬ ‫سهرهتای شەستەكانی سهدهی‬ ‫رابردووهوه وهك ھونهرێكی‬ ‫سهربهخۆ له ئهوروپا و‬ ‫ئهمهریكا دهركهوت و خۆی‬ ‫له ھونهركانی سینهماو‬ ‫جیاكردهوه‪.‬‬ ‫كورتهفیلم‬ ‫قسهوباسێكی زۆر لهالیهن‬ ‫بیرمهندان و رهخنهگرانهوه‬ ‫لهسهر ئهم بابهته كرا و‬ ‫تێكستی زۆر لهو بارهیهوه ھاته‬ ‫كایهوه كه ھهندێك به وێنهی جواڵو‬ ‫ناویان دەبرد‪ ،‬جیاكارییهكه‬ ‫ئهمه بوو كه‬ ‫ئهوان پێیان‬ ‫وا بوو‬

‫بۆ بهشی دووهمی پرسیارهكهت‪،‬‬ ‫ئهم ھونهره به ھێزێكی زۆرهوه‬ ‫بینهر بهالی خۆیدا رادهكێشێت‪،‬‬ ‫بهھۆی ھێزی راكێشانی وێنهی‬ ‫جواڵو و دهنگ و رهنگهوه‪ ،‬به‬ ‫ھونهرێكی زۆر كاریگهر دادهنرێت‬ ‫تارادهیهكی زۆر ھێزی موخاتهبهی‬ ‫بینهری ھهیه‪.‬‬ ‫*خۆت یەکەم کاری ھونەریی‬ ‫ڤیدیۆت کەی نمایشکرد؟‬ ‫یهكهم نمایشی ھونهری ڤیدیۆم له‬ ‫ساڵی ‪ ١٩٩٩‬دا كرد له گهلهری زامۆا لهژێر‬ ‫(ئاسهواری رابردوو) دوو كاری‬ ‫ناوی‬ ‫خۆێندنی زانكۆم بوو له‬ ‫دواقۆناغ‪ ،‬ئهوهندهی‬ ‫من زانیاریم ھهبێت‬ ‫تا ئهو كاته‬ ‫ھیچ كارێك‬ ‫وهك ڤیدیۆ‬ ‫ئارت پیشان‬ ‫نهدرابوو‪.‬‬

‫كامێرای ڤیدیۆ یان ھهر ماتریالێك‪ ،‬گرنگه له خزمهت‬ ‫گهیاندندا بێت‪ ،‬له رووكهشدا رهنگه وا دهركهوێت‬ ‫كه قۆناغهكان جیاوازن‪ ،‬بهاڵم بۆ خۆم تهنها دابڕان‬ ‫دوای زانكۆ دهستپێدهكات‪ ،‬كه له قۆناغی تابلۆی‬ ‫ئهبستراكتهوه دهچمه سهر كاری ئهنستلهیشن و‬ ‫مامهڵه لهگهڵ راومی ریالیتی‪ ،‬بهاڵم به دیوێك لە‬ ‫دیوهكاندا چاوی شارهزاو بینینی شارهزا دهتوانێت‬ ‫ئهو ھێڵه ببینێت كه لە نێوان كارهكان و قۆناغهكاندا‬ ‫ھهیه‪ ،‬الی من‪ ،‬رهنگه بازدان ھهبێت له بهكارھێنانی‬ ‫ماتریال‪ ،‬بهاڵم ئهو ھێاڵنهش روونن كه كارهكانی منی‬ ‫پێ دهناسرێتهوه‪ ،‬من له میانهی ھونهرهوه دهچمه‬ ‫ناو بابهتهوه‪ ،‬بابهت الی من وهك البوره كاری‬ ‫ھونهری لهگهڵ بینهردا تهواو دهبێت به كار‪ ،‬چیرۆكی‬ ‫كۆنكرێتی بوونی نییه الی من‪.‬‬ ‫*لەنێو ھونەرمەندە گەنجەکاندا لە شێوازی‬ ‫ئیشکردندا درووست بووە‪ ،‬ئەم شێوازە نوێیە‬ ‫تا چەند پێویستی بە زەمینەی گونجاو ھەیە بۆ‬ ‫جێکەوتەبوون؟‬ ‫ئاسان بوونی ئامڕازهكانی گهیاندن دهروازهیهكی‬ ‫فراوانی به رووی پهیوهندیكردن و وهرگرتنی زانیاری‬ ‫به رووی جیهانی ئێمهدا كردۆتهوه بۆ دروستبوونی‬ ‫شیوازی نوێ‪ ،‬كرانهوهكه دوو ئهگهری لهبهردهمدایه‪،‬‬ ‫وهرگرتن بهبێ پێشینهی مهعریفی كه بۆی ھهیه تهنها‬ ‫الساییكردنهوه‪ ،‬بهبێ ئاگاداربوون و بێ بناغهسازی‬ ‫كه كاری كرچوكاڵ بهرھهمدێنێت‪ ،‬ئهگهری دووهم‬ ‫گهڕانی ورد و وهرگرتنی زانیاریی زانستی كه دهكرێت‬ ‫زهمینهی مهعریفی خۆتی پێ پهروهرده بكهیت و‬ ‫سوودی لێ ببینیت و بناغهی كاری خۆتی پێ بهھێز‬ ‫بكهیت‪ ،‬گهنجان لهبهردەم ھهردوو ئهگهرهكهدان‪،‬‬ ‫ھهموو سهردهمێكیش پێداویستی و داواكاریی جیاواز‬ ‫و سهردهمیانهی خۆی ھهیه‪ ،‬پێموایه ھونهر كاركردنه‬ ‫له دهرهوهی عورفی باو‪ ،‬پێموایه ئهگهر ئهگهرێكی‬ ‫تازه له ئارادا ھهبێت‪ ،‬ئهوه كاره ھونهریهكهیه خۆی‬ ‫دهسهپێنێت‪ ،‬زهمینهسازی گونجاو بۆ ھونهر ھیچ‬ ‫كاتێك له ئارادا نییه‪ ،‬ئهوه ھونهر خۆیهتی ئهركی‬ ‫زهمینهسازیی سهردهم ھهڵدهگرێت‪.‬‬ ‫*تاکو ئێستا ھونەری شێوەکاری نەبووەتە‬ ‫بەشێک لە بینینی ئیستاتیکیانەی خەڵک‪ ،‬بەڕای تۆ‬ ‫ئەمە چەند پەیوەندی بە ئاستی رۆشنبیریی تاکی‬ ‫کوردەوە ھەیە؟‬ ‫ئەو پرسیارە زۆر راستە‪ ،‬پێم وایه پهیوهندی‬ ‫به تازەیی میژووی ھونهری شێوهكارییهوه ھهیه‬ ‫لهم ناوچانهی خۆرھهاڵتی ئیسالمی به گشتی‪،‬‬ ‫ئهگهر ھهڵه نهبم‪ ،‬یان دابڕان له میژوویهك كه‬ ‫دروست نهبووەو بۆ نهمانهوەو پارچهی ھونهریی تا‬ ‫مێژووی پێ دهستنیشان بكهین‪ ،‬ئهمانه وایانكردووه‬ ‫دابڕانێكی گهوره له تێنهگەیشتن له كولتوور دروست‬ ‫بیت بۆیه دهڵێم دابڕان‪ ،‬باوهڕم نییه مێژوویهك‬ ‫ھهبێت كه ھونهر و كاری ھونهریی ئامادهبوونی‬

‫نهبێت‪ ،‬بهاڵم كاتێك چهند سهردهمێكی دوورو درێژ‬ ‫ھیج پارچهیهكی ھونهریی یان تێكستی ھونهریی‬ ‫یان مێژووی ھونهریت نهبێت و بهجێ نهمێنێت و‬ ‫دیكۆمێنت نهكرابێت‪ ،‬كهواته تهنها دهتوانین بڵێین‬ ‫كه میژووی بنچینهی پهروهردهی ھونهریمان نییه‪،‬‬ ‫یان بناغهی مێژوویی پهروهردهی ھونهریمان نییه‪،‬‬ ‫لێرهوه بهراورد به مێژووی تێكستی ئهدهبی‪،‬‬ ‫ھونهرهكان مێژوویان ئێجگار نزیكه‪ ،‬رهنگه رێگه به‬ ‫خۆم بدهم بڵێم تا ئهم چركهساتهش كردهی ھونهری‬ ‫ھهیه‪ ،‬بهاڵم ھونهری شێوهكاری بوونی نییه‪.‬‬ ‫*چۆن دەتوانی روونکردنەوەی زیاترمان لەم‬ ‫بارەوە پێبدەیت؟‬ ‫بەڵێ‪ ...‬دەمەوێت بڵێم ھونهر كاتێك له كۆمهڵگەدا‬ ‫شوێن دهگرێت‪ ،‬كه تیۆری ھونهر پشتگیری دهكات‬ ‫و مامهڵهی زهرورهت و تیكههڵكێشی به ژیانهوه‬ ‫دهبهستێتهوه له رووی فهرھهنگی و فكرییهوه‪،‬‬ ‫لەالیهكی ترهوه‪ ،‬دهبێته بهرھهمێكی مەعریفی و‬ ‫خوێندنهوهی لۆژیكیستیانهی قۆناغ و سهردهم‪.‬‬ ‫ھهركات ھونهر توانی وهك كایهیهكی گرنگی‬ ‫رۆشنبیری و كولتووری به زانستهكان بێته ناو‬ ‫پهروهردهوه‪ ،‬ئهوكات ھونهر دروست دهبێت و بینهری‬ ‫ھونهریی و كڕیاریشی بۆ دروست دهبێت‪.‬‬


‫‪3‬‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫دوو کورتە یادداشت‪ ،‬بۆ ساڵیادی م‪ .‬کەمال رەئووف محەمەد‬

‫‪ /١‬لێکۆڵەری تۆزتەکێن‬ ‫میتۆدی مامۆستا کەمال رەئووف محەمەد (‪١٩٤٢‬‬ ‫– ‪ )٢٠١٨/٩/٣٠‬لە لێکۆڵینەوەدا میتۆدێکی ناوازە و‬ ‫تەواو تایبەت بە خۆیەتی‪ ،‬کە بەش بە حاڵی خۆم زۆر‬ ‫کەم الی لە لێکۆڵەرانی کورد دیومە‪ ،‬هەرچەند ئاگادارم‬ ‫شێوە و نووسینی مامۆستا کەمال لە دامێنی شێوە‬ ‫و شاڕێی زانا و نووسەری پایەبەرز تۆفیق وەهبییەوە‬ ‫داکەوتووە‪ ،‬بەاڵم هەر لێی جوودایە‪ .‬لە ماوەی دوو‬ ‫مانگی رابردوودا‪ ،‬زۆرترین کاتی خوێندنەوەم بۆ‬ ‫کتێبەکانی مامۆستا کەمال رەئووف تەرخان کرد‪،‬‬ ‫زۆری لێ فێربووم‪ ،‬لە زۆر الیەنەوە بەرچاوم روون‬ ‫بووەوە و لە گەلێک بواریشەوە هاندرام بۆ بیرکردنەوەو‬ ‫بەدواداچوون‪ .‬میتۆدی لێکۆڵینەوە الی ئەم نووسەرە‪،‬‬ ‫پشکینە‪ ،‬لێوردبوونەوەیە‪ ،‬ساخکردنەوەیە بە‬ ‫ساڵو مانگ و رۆژەوە‪ .‬زۆرجار مێژووی رووداوێک‪،‬‬

‫‪ /٢‬سەرەتای پەخشانی کوردی‬

‫سەبارەت بە کتێبی «ئەدەبی نامەنووسینی‬ ‫کوردی»ی مامۆستا کەمال رەئووف محەمەد؛‬ ‫کتێبەکە بریتییە لە سێ جزم و نزیکی دوو هەزار‬ ‫الپەڕە‪ .‬لێکۆڵەر رووبەرێکی ون و دەستبۆنەبراوی‬ ‫بۆ باسەکەی هەڵبژاردووە؛ چارەکی کۆتایی سەدەی‬

‫کەمال رەئووف لە رادیۆی کوردی بەغدا‬

‫تیار حەمەسوور‬ ‫بەخ‬

‫دامەزراندنێکی حوکوومی و رێکخراوەیی‪ ،‬ساڵی‬ ‫ژیانو مردنێک‪ ،‬بە هەڵە چەسپیوەو دەگوترێتەوە و‬ ‫دەنووسرێتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەم دێت و راستی دەکاتەوە بە‬ ‫بەڵگەوە‪ ،‬هەمووشتێک بە بەڵگەوە‪ .‬لەنێو نووسەرانی‬ ‫کورددا‪ ،‬دوو کەسم پێ شک دێت نزیک بن لە میتۆدی‬ ‫مامۆستا کەمالەوە‪ ،‬هەڵبەت بە جیاوازی دانانی‬ ‫فەرهەنگ و رێچکەی هەردووال‪ ،‬شێوازی نووسین و‬ ‫وردبوونەوەیان سەر بە هەمان میتۆدە‪ ،‬ئەوانیش؛‬ ‫(دوکتۆر جەمال نەبەز و مامۆستا عومەر مارف‬ ‫بەرزنجی)یە‪.‬‬ ‫ئەو سەرچاوەو دەستنووس و بەڵگانەی لە‬ ‫نووسراوەکانی مامۆستا کەمالدا هاتوون‪ ،‬دەگمەنن‪،‬‬ ‫فەرامۆشکراون‪،‬‬ ‫لەبیرچووەوەن‪،‬‬ ‫بەتەمەنن‪،‬‬ ‫تۆزلێنیشتوون‪ ،‬لەژێر تەبەقەی ئەستوور و چین لەسەر‬ ‫چینی گەرد و غوباری ساڵ و سەدە دوورەکاندا قوورس‬ ‫و چەماونەتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەمە نابێت وابێت‪ ،‬ئەمە یانی‬ ‫کەمتەرخەمی‪ ،‬نەزانی‪ ،‬قەدرنەزانین‪ ،‬دەبێت دەستێک‬ ‫بێت و دەرگای دۆاڵب و دااڵنە شێدار و تاریکەکان‬ ‫بکاتەوە و دەگمەنیی ئەو سەرچاوە و دەستنووس و‬ ‫بەڵگانە درک و تیشکپرژێن بکات و لە ترس و خەمی‬ ‫لەبیرچوونەوە‪ ،‬فەرامۆشی‪ ،‬تۆزلێنیشتن دەربازیان‬ ‫بکات و بیانخاتە بەرچاوان‪ .‬مامۆستا کەمال رەئووف‬ ‫محەمەد ئەم کارەی کرد‪ ،‬بۆیە بیرەوەری و یادی‬ ‫سەوزە‪ ،‬بۆ لەبیرچوونەوە و فەرامۆشی و تۆزلێنیشتن‬ ‫نابێت‪.‬‬

‫نۆزدە تاکو ناوەڕاستی سەدەی بیست‪ ،‬لە وردبوونەوە‬ ‫و تەتەڵەکردنی باسەکەیدا‪ ،‬میتۆدێکی هێجگار‬ ‫زانستی و دەقیق پێڕەو دەکات‪ ،‬بە ئەمانەتەوە رۆژ‬ ‫و ساڵەکان رادەگوازێت و بە شێوەیەکی قیرسچمەیی‬ ‫و وردەکارانە‪ ،‬گەشتێکی درێژ بەنێو هەموو ئەو‬ ‫رۆژنامە‪ ،‬گۆڤار و باڵڤۆکانەدا دەکات‪ ،‬کە دەکەونە‬ ‫پانتایی لێکۆڵینەکەیەوە‪ .‬بە شێوەیەک سەروەختی‬ ‫خوێندنەوە‪ ،‬تووشی حیرمان و سەرسووڕمان دەبیت‪،‬‬ ‫کاتێک دەبینی نووسەر بە حەوسەڵە و سەبرەوە‪،‬‬ ‫کونپشکنانە‪ ،‬دانە بە دانەی ئەو باڵوکراوانەی تەماشا‬ ‫کردووە و بە شوێن ئەو سەرەدەزوو و داوانەدا گەڕاوە‬

‫نیشتیامن وەک ناتاراوگەیەکی کاتی‬ ‫بەکر عەلی کتێبێکی دەبەخشێتە پیتەر سلۆتەردایک‬ ‫پیتەر سلۆتەردایک‬ ‫لەئەڵمانییەوە‪ :‬بەکر عەلی‬ ‫زمانی ئەڵمانی تایبەتمەندییەکی سیمپاتییانە‬ ‫بگرە سەختی هەیە‪ ،‬لەوەدا کاتێک قسە لەسەر‬ ‫شوێنی لێوەهاتن ‪ Ort der Herkunft‬دەکات‪،‬‬ ‫وشەیەکی پڕ دەنگمان بەناوی (نیشتیمان‬ ‫‪)Heimat‬ەوە پێشکەش دەکات‪ .‬لەبەر‬ ‫ئەوەش پڕدەنگە‪ ،‬چونکە ئەو وشەیە وای‬ ‫کردووە‪ :‬لێوەهاتن و حەزی گەڕانەوە بۆی و‬ ‫خەونبینین بە دۆخێکی رابوردووەوە بخاتە نێو‬ ‫یەک دەستەواژەوە (نیشتیمان)‪ .‬بۆ تێگەیشتن‬ ‫لەو مەسەلەیەش با نموونەی زمانەکانی تر‬ ‫بهێنینەوە‪.‬‬ ‫لە زمانی ئینگلیزی ئەمەریکیدا بەبێ هیچ‬ ‫تاسەیەک مرۆڤ دەتوانێت بڵێت‪:‬‬ ‫‪Home is where we start from.‬‬ ‫واتە نیشتیمان‪ /‬ماڵەوە بریتییە لەو‬ ‫شوێنەی لێوەی دەستمان پێکردووە‪ ،‬ئەمەش‬ ‫رستەیەکی زۆر بەسوود و روونە‪ ،‬بەتایبەتیش‬ ‫لەبەرئەوەی کە ئەمەریکییەکان خۆشیان دان‬ ‫بەوەدا دەنێن‪ ،‬کەوا ئەوان خۆیان کۆچەرین و‬ ‫لەو شوێنەوە نەهاتوون و خەڵکی ئەو شوێنە‬ ‫نین کە ئێستا تێیدا هەن‪ .‬کەواتە لە واڵتێکی‬ ‫ئاوا کۆچبەریدا‪ ،‬دەستەواژەی لە ماڵەوە بوون‪/‬‬ ‫لە نیشتیمان بوون ‪ being at home‬لە‬ ‫خودی خۆیدا بریتییە لە شتێکی جیاواز لەو‬ ‫واڵتانەی هەر هیچ نەبێت بۆ ماوەیەکی دوورە‬ ‫خەڵکی ناوخۆی خۆیان نیشتەجێی بوون‪.‬‬ ‫کەچی ئەوە شتێکی بەڵگەنەویستە‪،‬‬ ‫کەوا ئەمەریکییەکان ئەگەرچی زۆرینەی‬

‫زۆریان لە کۆچەر و کۆچبەرەکانن‪ ،‬نایانەوێت‬ ‫دەستبەرداری ئەزموونی لە ماڵەوەــ بوون بن‪.‬‬ ‫ئەزموونکردنی کۆمەڵگەی مۆبایل‪ /‬جوواڵو‬ ‫ئەوە دەسەلمێنێت کەوا‪ :‬توانینی لە ماڵەوە‬ ‫ــ بوون بریتییە لە مارەییەک بۆ مرۆڤی‬ ‫جوواڵو‪ ،‬نەک بریتی بێت لە ئیمتیازێک بۆ ئەو‬ ‫کەسانەی پێیان وایە مرۆڤ و سەرزەمینەکەی‬ ‫بە شێوەیەکی حەتمی پێکەوەلکاون‪.‬‬ ‫یەکێک لە داهێنانە ناوازەکانی‬ ‫ئەمەریکییەکان‪ ،‬بریتییە لە ماڵی جوواڵو‬ ‫‪ ،mobile homes‬واتە ئەو ماڵە‬ ‫تاک خێزانییانەی دەتوانرێت هەڵبگیرێن و‬ ‫بە واگۆنێک بگوێزرێنەوە بۆ ئەو شوێنەی‬ ‫خۆیان حەزیان لێیەتی‪ ،‬تاوەکو سەرلەنوێ‬ ‫دایبنێنەوە‪ .‬مۆبایل هۆم راستییەکی‬ ‫قەڵەمڕەویی ئەنترۆپۆلۆژیمان بۆ دەردەخات‪:‬‬ ‫ئەگەرچی مرۆڤ هەر لە بنەڕەتەوە بریتییە لەو‬ ‫بوونەوەرەی لەناو ماڵدا لەنگەر دەگرێتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم پەیوەندی ئەو بە دەوروبەری ماڵەکەیەوە‬ ‫هەر بە جواڵوی دەمێنێتەوە ‪.‬‬ ‫بۆیە ئەگەر ئەمەریکییەکان وشەیەک‬ ‫شک نەبەن وەک ئەم وشە نەتەوەییەی ئێمە‬ ‫(ماڵەوە‪/‬نیشتیمان ‪ )Heimat‬کە هەموو‬ ‫دەنگە الوەکییەکانیشی تێدا دەنگبداتەوە‪،‬‬ ‫سەرباری ئەوەش ئەوان لەگەڵ ئێمە و‬ ‫هەموو خەڵکانی تریشدا لەو دۆخانەی شیاوی‬ ‫بەراوردکردنن لە ئەزموونی چوونەدەرەوە لە‬ ‫ماڵەوە و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بەشداریمان‬ ‫دەکەن‪ .‬چونکە شتەکە بە تەواوەتی ئەوەیە‪،‬‬ ‫بەبێ گەڕانەوە شتی وا نابێت‪.‬‬ ‫ماڵەوە ‪ Heimat,home‬بریتییە لەو‬

‫جێگەیەی کە تێیدا زامە دەروونییەکانت لەناو‬ ‫گەنجینەی ژێر بنمچیکەدا‪ ،‬لەناو چەکمەجە‬ ‫کڵۆمدراوەکاندا‪ ،‬لەناو تاقە لەیادکراوەکانی‬ ‫ژێرزەمینەکەدا دووبارە دەهێنرینەوە زمان‪ .‬بەم‬ ‫پێیە ماڵەوە بریتییە لەو جێگەیەی کە تێیدا‬ ‫ئێمە دووبارە لە نزیکەوە دەتوانین لێکۆڵینەوە‬ ‫لەو بریندارکردنانە و لەو شڵەژانانە و لەو‬ ‫ناتەواوییانە بکەین کە ئێمە لێیانەوە هاتووین‪.‬‬ ‫ئەمانە ئەو ناڕیالی یادەوەرییە پێکدەهێنن‪ ،‬کە‬ ‫تێیاندا ماددە تاریکەکەی رۆژگارە بزربووەکەی‬ ‫تێدا دانراوە‪.‬‬ ‫رێگەی دووەم کە خۆمانی لێوە لە‬ ‫بازنە تەماوییەکەی چەمکی هایمات‪/‬ماڵەوەی‬ ‫ئەڵمانی دوور بخەینەوە‪ ،‬وەکو هەمیشە‬ ‫ئەوەیە کە بەرەو باشوور دەمانباتەوە‪ .‬ئێمە‬ ‫قەرزارباری رۆمەکانین کە دووەمین رستەی‬ ‫باوی خۆیان لەسەر چییەتی لەناو ــ ماڵەوەداــ‬ ‫بوون دا بۆ بەجێهێشتووین‪ :‬ئوبی بێنە ئیبی‬ ‫پاتریا ‪ ubi bene ibi patria‬کە دەڵێت‪:‬‬ ‫لە کوێ باش بوویت‪ ،‬ئەوێ نیشتیمانە‪.‬‬ ‫خۆ ئەگەر ئێمە لە نزیکەوە لێی بڕوانین‪،‬‬ ‫ئەوا لەم رستە سادەیەدا توانستێکی زۆری‬ ‫مانایەکی روخێنەرانە دەدۆزینەوە‪ .‬ئەم رستەیە‬ ‫رێک و ڕەوان داوای هەڵگەڕاندنەوەیەکی‬ ‫رەخنەیی دەکات‪ ،‬واتە‪ :‬لە کوێ تۆ باش‬ ‫نەبوویت‪ ،‬ئەوێ ماڵی تۆ نییەــ یان با‬ ‫دروستتر بڵێین‪ :‬چیتر نابێت لەوێدا بمێنیتەوە‪.‬‬ ‫لەبەرئەوەی دڵسۆزی بۆ شوێنێکی خراپ هیچ‬ ‫فەزیلە نییە‪.‬‬

‫نیشتمانپەروەریی وەک مۆڵەتێک‬ ‫بۆ رۆشتنە دەرەوە‬

‫ئەو شتەی بە یەکەمین نیگا دروشمی‬ ‫شوێن‬ ‫پتەوی‬ ‫نیشتیمانپەروەرییەکی‬ ‫دەردەخات‪ ،‬بەاڵم گەر بێت و نزیکتر لێی‬ ‫رابمێنین‪ ،‬دەبینین خۆی وەکو مۆڵەتێک بۆ‬ ‫رۆشتنە دەرەوە پیشان دەدات‪ .‬بەمەش‬ ‫مانا و ئاڕاستەی گرفتی پاتریا‪ /‬نیشتیمان‬ ‫دەگۆڕدرێن‪ :‬واتە ئەگەر نیشتیمان سەرەتا‬ ‫و بەر لە هەرشت واتای ئەوشوێنەی لێوەی‬ ‫هاتووین ‪ Herkommen‬بگەیەنێت‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ئەو بارەی بۆ یادەوەرییە تاریک و رووناکەکانی‬ ‫هەڵیگرتووە‪ ،‬ئەوا دەشێت لە خوێندنەوەی‬ ‫دووەمیدا نیشتیمان واتای شوێنێک بگەیەنێت‬ ‫لە داهاتوودا ‪ ،Zukunft‬کە بە ئارامییەکەوە‬ ‫تێیدا دەتوانین بڵێین‪ :‬ئیبی بێنە ‪ibi bene‬‬ ‫لێرە بەرگە دەگرین‪ .‬ئەمەش پێویست ناکات‬ ‫ببێتە میوانخانەیەک بۆ ئاشتی هەمیشەیی‪،‬‬ ‫شتێک کە بە ئیرۆنییەکی مۆنەوە نووسینە‬ ‫هاوناوەکەی ئیمانۆئیل کانتمان وەبیر‬ ‫دەخاتەوە‪ .‬دیارە لە دیدی میوانەکانی ئەو‬ ‫خانووە هەموو زیندووەکان بریتین لە کۆچەر‬ ‫و بەس‪ ،‬چونکە ژیان خۆی هیچ نییە‪ ،‬جگە لە‬ ‫لێکۆڵینەوەیەکی بەرواردکارییانەی ئاستەکانی‬ ‫تاراوگە‪ .‬ئەی چۆن دەکرێت وەاڵمی مردووەکان‬ ‫بدەینەوە؟ جگە لەوەی پێیان بڵێین‪ ،‬وەک‬ ‫هەمیشە نیشتمان‪ ،‬بریتیشە لەو دازاینە‬ ‫کاتییەی لەناو ناــ تاراوگەیەکدایە‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪Berliner Zeitung,24.09.2019 :‬‬

‫کە پەیوەستن بە ناونیشانی باسەکەیەوە‪ .‬ئەم کتێبە‪،‬‬ ‫کتێبێکی سەرچاوەیی گرنگە‪ ،‬ئاسۆی زۆر الیەنی‬ ‫تاریک و پەیپێنەبراو بە رووی خوێنەر و لێکۆڵیاراندا‬ ‫وااڵ دەکات‪.‬‬ ‫نامە‪ ،‬وەک بەشێک لە پەخشانی هونەری‪ ،‬لە‬ ‫ئەدەبیاتی کوردیدا‪ ،‬سەرەتاکەی دەچێتەوە سەر‬ ‫یەکەم رۆژنامەی کوردی‪« ،‬رۆژنامەی کوردستان»‪:‬‬ ‫‪ .١٨٩٨/٤/٢٢‬کاتێک باس لە پەخشان دەکەین لە‬ ‫نووسراوی کوردیدا‪ ،‬دەبێت رۆڵی رۆژنامە نەدیو نەگرین‪،‬‬ ‫چون رۆژنامە بزووێنەر و هەڵسوڕێنەری پەخشانی‬ ‫کوردی بووە‪ ،‬ئێمە پشتر کەشکۆڵ و دەستنووسمان‬

‫هەبووە‪ ،‬بەاڵم سەرومڕ شیعر بوون‪ ،‬ئەگەر هەوڵێکیش‬ ‫بە ئاڕاستەی پەخشاندا هەبووبێت‪ ،‬ئەوا لە شێوەی‬ ‫مەولوودنامە یان میعراجنامە و دەقی دینیدا بوون‪،‬‬ ‫بۆ نموونە‪ :‬مەولوودنامەکەی شێخ حسێنی قازیی لە‬ ‫سەردەمی حوکمڕانی باباندا‪ ،‬واتە دەقانێک نەبوون کە‬ ‫کوردییانە و کوردانە تەعبیریان لە هەست و نەستی‬ ‫خۆمان کردبێت‪ .‬کاتێک دەگەڕێینەوە بۆ دەستپێک‬ ‫و یەکەم گوژمەکانی ئەم هونەرە‪ ،‬نابێت چاوەنواڕیی‬ ‫زۆرمان ببێت‪ ،‬لە دەستپێکی ئاماژەبۆکراوەوە‪،‬‬ ‫شێوازی پەخشانی کوردی و نامەکاری‪ ،‬شێوازێکی‬ ‫کارگوزاری بووە نەک شێوازێکی هونەری‪ ،‬واتە‬ ‫شێوازێک بووە سەرقاڵ بە بابەتی هوشیارکردنەوە‪،‬‬ ‫ئیعالنات‪ ،‬تەبلیغات‪ ،‬جاڕنامە‪ ،‬زانیاری‪ ،‬فێربوون و‪...‬‬ ‫دەتوانین نوختەی پێشکەوتنی هونەری پەخشان لە‬ ‫ئەدەبی کوردیدا‪ ،‬ببەینەوە سەرەتای دەرکەوتن و‬ ‫چەکەرەکردنی هەستی ناسیۆنالیستی کوردی‪ ،‬ئەویش‬ ‫بە دروستی پاش کەوتنی دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی‬ ‫‪ ١٩١٨‬و هاتنی ئینگلیزەکان بۆ ناوچەکە و الوازبوونی‬ ‫زمانی تورکی‪ ،‬عەرەبی و فارسی لە کوردستان و‬ ‫بەتایبەت سلێمانیدا‪ ،‬لەو مێژووە بەدواوە‪ ،‬وردەوردە‬ ‫بەکارهێنانی زمانی کوردی برەوی ئەستاند و چووە ناو‬ ‫فەرمانگە‪ ،‬دامودەزگەی میری‪ ،‬مەکتەب و نامەکارییە‬ ‫کەسەکی و رەسمییەکانەوە‪ .‬هاتنی چاپەمەنی‬ ‫بۆ شارەکە و چاپکردنی رۆژنامە‪ ،‬کارێکی کرد کە‬ ‫رۆشبیران و منەوەران سەر بکەنە کوردی نووسین‪،‬‬ ‫بیسەلمێنن زمانی کوردی هەر بەتەنیا زمانی شیعر‬ ‫نییە‪ ،‬بەڵکو لە توانایدایە ببێتە زمانی پەخشان و‬ ‫پەخشانی هونەریی و زانستیشی پێ بنووسرێت‪.‬‬ ‫بە کورتی‪ ،‬لە مێژووی پەخشانی کوردیدا‪ ،‬رۆژنامە‬ ‫رۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە‪ ،‬بە گوتەیەکی تر‪ :‬سەردەمی‬ ‫رۆژنامە‪ ،‬سەردەمی دەرکەوتن و چەسپێنەری‬ ‫پەخشانی کوردییە‪.‬‬

‫پایتەختی خۆر و دڵتەنگی‬

‫سەردار عەزیز‬ ‫دەبێت پێسەوا بناسین‪ .‬کە ناسیمان تێدەگەین کە رێبەرێکی‬ ‫باش نییە‪ .‬من پانتاییم لەنێوان ئەوەمی منم و ئەوەی من نیم‪،‬‬ ‫لەنێوان خەونەکانم و ئەوەی کە ژیان تیاما درووستدەکات‪ .‬ئەو لە‬ ‫خۆیدا چەند کەسێکە‪ .‬خۆی تەنها جێگایەکە‪ .‬وەک خۆی دەڵێت‪:‬‬ ‫ژیانێکی ناکۆتا لە ئێمەدا دەژی‪ .‬نازانم کاتێک کە بیردەکەمەوە‬ ‫یان هەست دەکەم‪ ،‬کێیە کە بیردەکاتە و هەست دەکات‪ .‬من تەنها‬ ‫جێگایەکم کە شتەکان هەستی پێدەکرێت و بیری لێ دەکرێتەوە‪.‬‬ ‫ئەمە (رێکارد ڕایسی پێسەوا) وەها دەڵێت‪ ...‬لیشبۆنەی ئێستا‪،‬‬ ‫نە زەوی و نە ئاسمانی هاوشێوەی لیشبۆنەی (پێسەوا) نییە‪ .‬ئەو‬ ‫لە ئەفریقا هاتەوە لە نهۆمی دووی باڵەخایەکی بچکۆلە لە نزیک‬ ‫پەرلەمان دەژیا‪ .‬لە سەرەتای ئەو بەرزاییەی کە بەرەو دەریا لێژ‬ ‫دەبێتەوە‪.‬‬ ‫ئەو رۆژەی کە چووم بۆ پەرلەمان‪ ،‬هیچ مەوعیدێکم نەبوو‪ .‬کە‬ ‫چومە کتێبخانەکە‪ ،‬ئافرەتێ گەنمڕەنگی نازداری لێبوو‪ .‬سەرەتا‬ ‫سەری راوەشاند‪ ،‬پاشان کەوتینە قسە وتی با تەلەفونێک بکەم‪.‬‬ ‫سەرئەنجام هەوڵیدا کە هەموو شتێک بکات بۆئەوەی پەرلەمان‬ ‫ببینم‪ .‬لە پەرلەمان دوو خانم بوون بە هاوەڵم‪ ،‬هیچکامیان‬ ‫ئینگلیزییان نەدەزانی‪ .‬منیش بەردەوام دەمگوت ئۆبریگادۆ‪.‬‬ ‫بەاڵم با ساتێک بگەڕێینە دواوە‪ .‬بۆ ساتەوەختێکی تۆقێنەر کە‬ ‫هەتا ئەمڕۆ وەک دێوزەمەیەک بە دوای ئەم شارەوەیە‪ .‬زوو چەند‬ ‫سەدەیەک لەمەوپێش‪ ،‬لیسەبۆن شارێک بوو لە سەر دەریا‪ .‬دەڵێن‬ ‫یولیسێس بونیادی ناوە‪ .‬ناوەکەی لە زمانی فینیقیەکانەوەیە‬ ‫ئەلیس ئوبوو‪ ،‬کە یانی بەندەری هێمن‪ .‬وەک هەر شارێکی تری‬ ‫بەندەریی‪ ،‬پرە لە حیکایەتی گەیشتن و رۆیشتن و چێژ و ئازار‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەو ساتەوەختەی کە هێشتا لە یادەوریدایە‪ ،‬رۆژێکە لە‬ ‫سەدەی هەژدە‪ .‬سەدەی هەژدە لە ئەوروپا سەدەیەکی ئاڵۆز‬ ‫بوو‪ .‬گەشبینی یەکێک بوو لە باوەڕە باوەکانی ئەو سەدەیە‪.‬‬ ‫الیبنیز لە ساڵی ‪ ١٧١٠‬تێزی ثیودیسی دەنووسێت‪ ،‬کە تیایدا‬ ‫بانگەشە دەکات بۆ سرووشتێک یان دونیایەک کە بە گشتی‬ ‫چاکە‪ ،‬بەاڵم لە هەناویدا بەش بەش‪ ،‬یان تاک تاک خراپەی‬ ‫تیادایە‪ .‬ڤۆڵتیریش‪ ،‬نووسەری قۆشمەبازی فەرەنسی کاریگەربوو‬ ‫بەم تێزە‪ .‬بەاڵم لە رۆژی یەکی مانگی یانزەی ساڵی ‪ ،١٧٥٥‬کە‬ ‫لە رۆژژمێری کاتۆلیکیدا بە رۆژی هەموو پیاوچاکان ناسراوە‪،‬‬ ‫بوومەلەرزەیەک دای لە لیشبۆنە‪ .‬بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر نۆی‬ ‫بەیانی روویدا‪ ،‬ئەو کاتەی کە هەموو باوەڕداران لە کڵێساکاندا‬ ‫بوون و مۆمیان داگیرساندبوو بۆ یادکردنەوە‪ .‬کۆبوونەوەی خەڵک‬ ‫لە کلێساکان‪ ،‬بوونی ئەو هەموو مۆمە‪ ،‬بووە هۆکاری مردنێکی‬ ‫زۆر زیاتر لەوەی کە لە رۆژێكی ئاساییدا روویبدایە‪ .‬پاش ئەوە‪،‬‬ ‫چونکە شارەکە لەسەر دەریایە‪ ،‬شەپۆلێک بە بەرزی شەش متر‬ ‫شارەکەی سەرتاپا نوقم کرد‪.‬‬

‫پاش ئەم رووداوە لە رۆژێکی وەهادا ڤۆڵتێر چیدی گەشبین‬ ‫نەماو و دەستی کرد نووسینی رۆمانی (کاندید) بۆ هێرشکردنە‬ ‫سەر تێزی گەشبینی و چاکە‪ ،‬بوونی دونیا و باش بوونی خودا‪.‬‬ ‫بوومەلەرزەکە سەرەتایەکی نوێیە بۆ لیشبۆنە‪ .‬پاش ئەوە چیدی‬ ‫پادشای ئەو واڵتە نەیوێرا جارێکی تر لە خانودا بنوێت‪ ،‬سی‬ ‫ساڵی رەبەق لەژێر چادردا ژیا‪.‬‬ ‫پاش ئەم رووداوە‪ ،‬لێشبۆنە دەبێتە شارێكی لەبیرکراو‪.‬‬ ‫هەرچەندە پورتوگالییەکان خۆیان وەها دەبینین کە دۆزەرەوەی‬ ‫دونیان‪ ،‬بەاڵم بەختی کۆلۆنیالییان هێندەی ئیسپانی و فەرەنسی‬ ‫و ئینگلیزەکان بەهێز نەبوو‪ .‬لە سەدەی بیست دیکتاتۆریەتێکی‬ ‫تێکەڵ بە ئایین‪ ،‬کە بە ساالزار ناسراوە‪ ،‬لە دونیا دایان دەبڕێت‬ ‫و لە هەژاریدا گڕمۆڵەیان دەکات‪ .‬ئەمڕۆ لیشبۆنە لە هەناو‬ ‫جیهانگەریدا لە دایک دەبێتەوە‪ .‬لە دایک بوونەوەی شارەکان‪،‬‬ ‫دیاردەیەکی جیهانییە کە شڵەژانێکی گەورەی دروستکردوە‬ ‫لە ئاستی سیاسی و کۆمەاڵیەتی و کولتووریدا‪ .‬گەرچی ئەم‬ ‫شەپۆلە جیهانییە‪ ،‬بەاڵم ئەوروپا لە هەمو جێگایەک زیاتر پێوەی‬ ‫دەناڵینێت‪.‬‬ ‫چێشتەنگاوێکی خۆرەتاو لەگەڵ خوری چنێکی گەنجدا‬ ‫کەوتمە قسە‪ .‬لە زانکۆ کۆمەڵناسیی خوێندبوو‪ ،‬تێزەکەی لەسەر‬ ‫مۆزەمبیق بوو لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمی پورتوگالیدا‪ .‬الوێکی‬ ‫پڕ لە ڕۆشنبیری بوو‪ .‬وەک زۆرێک لە ئەوانیتر هەرزوو هاتە سەر‬ ‫پرسی کۆچی چینی کرێکاری پۆرتوگالی لە شارەکە‪ .‬ئەمڕۆ لە‬ ‫ئەوروپا بەتایبەتی لە فەرەنسا تێزێک هەیە کە کەڵەکبوونی‬ ‫سەرمایە الی دەوڵەمەندان و هاتنی پەنابەران وەک کرێکاری‬ ‫هەرزان‪ ،‬جێگای بۆ چینی کرێکاری ئەو واڵتانە نەهێشتۆتەوە‪.‬‬ ‫ئەم تێزە گەر راستیشی تێدا بێت‪ ،‬بەاڵم بەکاربردنی‬ ‫بەکاربردنێکی رەگەزپەرستانەیە‪ .‬لە واقیعدا کەڵەکەبوونی‬ ‫سەرمایە خەتای کۆچبەران نییە‪ .‬بە هەرزان بەکاربردنی‬ ‫کۆچبەران بۆ زۆر ئیش کە خەڵکی ئەو واڵتانە خۆیان یان‬ ‫نایکەن‪ ،‬یان بەو نرخە نایکەن‪ ،‬دیسانەوە خەتای کۆچبەران‬ ‫نییە‪ ،‬چونکە سیستەمی ئەو واڵتانە کۆچبەر وەها لێدەکات کە‬ ‫ناچار بێت بە هەموو کارێک‪ .‬بەاڵم سەرباری هەمووی هەموو‬ ‫کۆچبەران خەڵکی بێ شارەزایی و بێ ئەزموون و چینی کرێکار‬ ‫نین‪ .‬بەشی زۆری کارە هەستیار و بااڵکان کۆچبەران بەڕێوەی‬ ‫دەبەن و ئەگەر رێگری کەم بکرێتەوە باشتر بەڕێوەی دەبەن‪.‬‬ ‫کریستۆف گویلی یەکێکە لە بانگەشەکەرانی ئەم تێزە لە‬ ‫فەرەنسا‪ ،‬بەتایبەت لە کتێبی ناکۆمەڵگە‪ ،‬فەرەنسای پەراوێز‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەم دیاردەیە دەرئەنجامی جیهانگەرییە‪.‬‬ ‫ئەمڕۆ لیشبۆنە دەبێتە شارێکی جیهانی‪ .‬شاری لەمجۆرە‬ ‫جەنجاڵ و گران و ئاڵۆز و پڕ لە قەیرانە‪ .‬لە پڕ روودانی ئەم‬ ‫دیاردەیە جۆرێک لە نۆستالیژیای الی خەڵکەکەی دروستکردووە‪.‬‬


‫‪2‬‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫(کامەران سوبحان دەینووسێت)‬

‫دیدێکی تری غەمگین‪!.‬‬

‫ لەپاڵ وێناکردنی جوانییەکی رەها لە سرووشت و قووڵبوونەوە لە هەندێ‬‫ساتی ئیرۆتیک و رۆچوون بەناو پیاهەڵدانێکی بێ سنووری رووخسار و قژو‬ ‫بااڵو جەستەی خانماندا‪ ،‬دەیان شیعری غەمگین و سەدان وشەو دێڕو ناونیشانی‬ ‫رەشبینانەش لە دیوانەکەیدا هەیە‪!.‬‬ ‫ ئایا “جوانی و غەمگینی” پێکەوە کۆدەبنەوە؟ قووڵبوونەوە لە شیعرەکانی‬‫و تێگەیشتن لە دنیابینی ئەو بۆ (ژیان و مردن و چارەنووس) خوێنەری ورد‬ ‫دەتوانێ رەگەزەکانی (جوانی و هەناسەکانی غەمگینی) و دیووە تاریکەکانی‬ ‫شاعیر ئاشکرا بکات‪( .‬لەم بەشەدا‪ ،‬بەم پێشەکییە قسەم لەسەر شیعرەکانی‬ ‫مامۆستا گۆران کرد و ئەویش لە تیڕامان و بێدەنگییەکی قوڵدا بوو‪).‬‬ ‫ لە شیعرە سەرەتاییەکانی دیوانەکەتدا‪ ،‬کۆمەڵێ شیعر هەن‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی‬‫بە قۆناغی رۆمانتیکیی ئەدەبیاتی تۆ دادەنرێت‪ ،‬بەاڵم دیدێکی غەمگین و‬ ‫رەشبینانەی پێوە دیارە‪ .‬بەتایبەتیش لە کۆمەڵەی سێیەم لە دیوانی (سروشت‬ ‫و دەروون) کە یانزە شیعرن‪ ،‬یەکەم شیعریان بە ناوی (پایز) ەوەیە‪ ،‬ئەمە‬ ‫بەتەواوەتی ئەو دیدە غەمگینییە دەبینرێت بۆ دەروونی مرۆڤ و خودی شاعیر‪،‬‬ ‫لەگەڵ وەرز و سیمای زەردباوی پایزدا‪ .‬لە شیعری پاشتریشدا بە ناوی (هەوری‬ ‫پایز) هەمان هێڵی غەمگینی و رەشبینی بۆ ناو شیعر و دیمەنەکان درێژ دەبێتەوە‪،‬‬ ‫لە شیعرەکانی تری ئەم کۆمەڵە شیعرەدا‪ ،‬خوێنەر هەست بەو غەمگینییە دەکات‬ ‫و وێنەی شیعریی و “وشەکان” زۆر راستەوخۆ بەر خوێنەر دەکەون‪ .‬دەیان وشەی‬ ‫وەک‪( :‬هەور‪ ،‬گریان‪ ،‬تەنیایی‪ ،‬گەاڵ زەرد‪ ،‬پوش‪ ،‬دڕک‪ ،‬فرمێسک‪....‬هتد) لەم‬ ‫شیعرەو شیعرەکانی تریشدا هاتوون‪ .‬ئەم وشانە گوزارشت لەو ساتە غەمگین و‬ ‫رەشبینانەی تۆی شاعیر دەکەن‪ ،‬لە گوزارشتکردن لە کەشێکی دەروونی‪ ،‬کە‬ ‫دەیەوێت هەموو رووداو و دیمەنەکانی دەوروبەری وەک ئەو ساتە ببینێ کە ئەم‬ ‫شیعرەی تێدا نووسراوە‪ .‬هەروەک لە کۆتایی شیعری (هەوری پایز) دا نووسیوتە‬ ‫ساڵی ‪ ١٩٣٣‬واتە ئەم شیعرە‪ ،‬قۆناغی یەکەمی نووسینی شیعرەکانتە‪.‬‬ ‫بەسەر پاییزی زەردا با بە خوڕ بگری‪ ،‬بە کوڵ بگری‬ ‫لەسەر ئاخر گەاڵ‪ ،‬ئاخر چڵی تەنیایی گوڵ بگری!‬ ‫بەخوڕ بگری‪ ،‬بە کوڵ بگری بەسەر دەشت و دەری وشکا‬ ‫بەسەر داری گەاڵزەردا‪ ،‬بەسەر پووشا‪ ،‬بەسەر دڕکا‬ ‫بەسەر سەرچاوەی کزرا‪ ،‬بەسەر زیخی چەمی دێما‬ ‫بەسەر هەر وشکیێکا وا لە هاوینی گەرم جێما‪.‬‬ ‫بەڵێ بگری‪ ،‬بە کوڵ بگری‪ ،‬هەتا ئاخر دڵۆپ بگری‪،‬‬ ‫بە گریەی هەوری پاییز‪ ،‬با نوقوم بێ سینەی کزری!‬ ‫لە شیعری (پایز) یشدا‪ ،‬بە هەمان هەناسەی غەمگینییەوە ناخی خۆت‬‫و کەشی پایز بە یەک بەراورد دەکەیت‪ ،‬لەم شیعرەیاندا روونتر و راشکاوانەتر‬ ‫خەمەکانی خۆت و گریانی هەورەکانی پایز بە یەکتری دەگەیەنیت‪ .‬رەنگە ئەم‬ ‫دوو نموونە بەس بێت لەو کۆمەڵە شیعرەتدا کە تۆ دیدێکی غەمگینت بۆ ژیان و‬ ‫رووداوەکان و دەورەبەری خۆت هەیە‪ .‬بەتایبەتیش دیمەنی شیعرەکە لە شێوەی‬ ‫دیالۆگێکە لە نێوان دەروونی ماتی تۆ و پایزدا‪:‬‬ ‫من مات‪ ،‬تۆ زیز‬ ‫هەردوو هاودەرد!‬ ‫من فرمێسکم‪ ،‬تۆ بارانت‬ ‫من هەناسەم‪ ،‬تۆ بای ساردت‬ ‫من خەم‪ ،‬تۆ هەوری گریانت‬ ‫دوایی نایە‪ ،‬دادم ‪ ،‬دادت!‬ ‫* چ شتێ ماوەتەوە من لەسەر دەروونی نیگەران و غەمگینم بە خوێنەرانی‬ ‫بڵێم؟ پێشتر و لە گفتوگۆکەماندا کە باسمان لەو شیعرانە کرد بۆ هەندێ هاوڕێ‬ ‫و کەسایەتیم نووسیووە‪ ،‬بە خێرایی هێمام بۆ هەندێ الیەنی دەروونیی شاعیر‬ ‫کردووە‪ .‬کە تۆش وتت کۆتایی هەندێ لە شیعرەکانت غەمگینانەیە و نموونەی‬ ‫شیعری (بۆ گەورەیەکی شیعردۆست)ت هێناوەیە‪ ،‬من کەمێ هەڵوێستەم کرد‪،‬‬ ‫چونکە سەرەتای ئەو شیعرە زۆر گەشبینانەیە‪ ،‬بەاڵم تۆ دوو دێڕی کۆتایی‬ ‫شیعرەکەت بۆ خوێندمەوەو وتت‪::‬‬ ‫بەسەر شیعرا کەسێ زاڵە سەربەست بێ‬ ‫بەرەڵاڵ بێ‪ ،‬بە عارەقی عەشق مەست بێ‬ ‫بۆ من وەها ئەلوێ ئیتر خامۆش بم‬ ‫با لە مەیدان ون بم و فەرامۆش بم!‬ ‫ئەمە بەڵگەی رەشبینیی و غەمگینی تۆیە‪ .‬من بێدەنگ بووم و هیچم نەگوت‪،‬‬ ‫وا رێکەوتین باسی دیدی غەمگینی و رەشبینانە لە شیعرەکانمدا بکەین‪ ،‬تۆ‬ ‫نموونەی دوو شیعری منت هێنایەوە کە لە دیوانی(سرووشت و دەروون) دان‪.‬‬ ‫بەاڵم لە راستیدا من تەنها لە ئەو شیعرانەدا ئەم تێڕوانینە غەمگینانەم نییە‪ ،‬لە‬ ‫دەیان شیعری تردا‪ ،‬بە شێوەو رووخساری جیاواز‪ ،‬غەم و رەشبینی دێنە ناو‬ ‫ماڵی شیعرییم‪( !.‬گۆران وای وت‪).‬‬ ‫ بەاڵم ئەوانەی لەسەر شیعرەکانی تۆ قسە دەکەن‪ ،‬ئەو گۆشە جیاوازانەی‬‫شیعری تۆیان لەبەرچاو گرتووە‪ .‬چ ئەو شیعرانەی پڕن لە وێنەی رەنگاورەنگ و‬ ‫گەش‪ ،‬چ ئەو وێنانەی زەردباون و پڕن لە نیگەرانی‪( !.‬وام بە گۆران وت)‬ ‫*بەدەر لەو کۆمەڵە شیعرەی کە تۆ ناوت هێناون‪ ،‬من دەیان شیعری تری‬ ‫لەو شێواز و ریتمەم هەیە‪ .‬بەتایبەتیی لە کۆمەڵە شیعری (دەنگی دەروون)‬ ‫شیعرەکانی (قالە مرد‪ ،‬بۆ هیوای کوڕم‪ ،‬ئاخ هەزار ئاخ‪ ،‬لە بەندیخانە‪ ،‬ئەی‬ ‫نەی‪ ...‬هتد) زۆر شیعری تریش‪ ،‬بەو هەناسە غەمگینانە نووسراوە‪ .‬بەاڵم دەبێ‬ ‫خوێنەر کات و شوێن و بارودۆخی دەروونیی شاعیر لەبەرچاو بگرێ‪ ،‬لە ساتی‬ ‫خوێندنەوەو تێگەیشتن لە شیعرەکاندا‪.‬‬

‫(گۆران بە نیگەرانی و غەمگینییەوە‪ ،‬ئەم دێڕانەی کۆتایی پێوتم‪)!.‬‬

‫لە ناکاوێک هەژاری دەدۆزمەوە‬ ‫دەرگای ماڵەوە دەترازێنم و دەچمە دەرێ‪ ،‬دەمی‬ ‫نیوەڕۆیە‪ .‬لەبەر دەرگە لە خوار و ژوور دەڕوانم‪ ،‬هیچ شتێک‬ ‫سەرنجم راناکێشێ‪ .‬بەرەو خوارەوە بۆ ئەو شوێنەی ناوی‬ ‫ئاشە رووخاوەکەیە شۆڕدەبمەوە‪ ،‬ئاشێک لێرەدا نابینم‪ ،‬تەنیا‬ ‫دەریچەیێکە لە شەقامێکی باریکەوە بۆ سەر شەقامێکی گەورە‪.‬‬ ‫کەمێک لەوێ خۆم دەخاڵفێنم و تاوێک دەڕوانمە گەڕەکی گاوران‬ ‫و لەوێ کۆمەڵێک منداڵ دەبینم بەسەر دیوارێکا سەر دەکەونە‬ ‫سەرێ‪ .‬منیش لە دوویان دەچم و هەر وەک ئەوان بەسەر‬ ‫دیوارەکەدا هەڵدەزنێم‪ .‬ناو بلۆکەکان هەمووی چاڵ و چۆڵن و‬ ‫دەتوانی ئاسان لێیان سەر بکەوی‪ ،‬ئەگەر تا ئاسمان بلۆک بوایە‪،‬‬ ‫من دەمتوانی دەست لە ئاسمانەوە بدەم و بێ ماندووبوونیش‬ ‫بگەڕێمەوە سەر زەمین‪.‬‬ ‫مندااڵن بێ تێڕامان و بیرکردنەوە‪ ،‬السایی هەموو شتێک‬ ‫دەکەنەوە‪ .‬خۆم وەک سمۆرەیێک دێتە پێشچاو شوێن‬ ‫هاوڕێکانی بکەوێ‪ .‬کاتێک دەگەمە سەر دیوار دەشتاییەکی‬ ‫گەورە لە پێش دەمما درێژ بۆتەوە و لە گۆشەیێکی سەرەوەیدا‬ ‫ژورێکی بچکۆلە دەبینم‪ .‬یەکەمجارە بەو دەشتاییە بزانم کە‬ ‫زۆر لە ماڵی باپیرەمەوە دوور نییە‪ .‬مندااڵن هەموو سەرنجیان‬ ‫لەسەر ئەوێیە و یەک لە دوای یەک خۆیان هەڵدەدەنە خوارێ‪،‬‬ ‫منیش لە دوویان دەڕۆم‪ .‬هەر تەواو وەکو سمۆرەیێک بازێک‬ ‫دەدەم و کەمێک هەڵدەقونێمەوە‪ .‬من ئێستا لەنێو دەشتاییەکی‬ ‫گەورەدام‪ ،‬هەرچوارالی بە دیواری بلۆک هەڵچنراوە‪ .‬ئێرە‬ ‫دونیایێکی دییە‪ ،‬پێیدەڵێن کەالوە‪ ،‬دونیایێک لەوە دەکات‬ ‫خاوەنی نەبێت‪ .‬مندااڵن هەموو بەرەو ژوورەکە دەڕۆن و‬ ‫منیش لە دواوە شوێنیان کەوتووم‪ .‬کەسیان هیچ ناڵێن و‬ ‫هەر وەک ئەوەی بۆ دۆزینەوەی گەنجینەیێکی تازە دۆزراوە‬ ‫بڕۆن‪ ،‬بێدەنگییەکی کپ و خامۆش هەموویانی داپۆشیوە‪ .‬من‬ ‫لە پشتەوە تەنیا کەللەی سەریان دەبینم لەسەر شانەکانیان‬ ‫هەڵتۆقیووە‪ ،‬کۆمەڵێک ملی درێژ و باریکی رەشیش لەژێر‬ ‫تیشکی خۆرا‪ ،‬ساف و لووس دەبریسکێنەوە‪ .‬منداڵەکان‬ ‫زۆر شارەزایانە لەژێر گونیەیەکی لوول کراوەوە کە چمکی‬ ‫خوارەوەی بەرەو سەرەوە هەڵدراوەتەوە و بە بزمارێکەوە‬ ‫رایەڵ کراوە دەڕۆنە ژوورەوە‪ .‬من ناچمە ژوورێ‪ .‬لەوێ پاڵ بە‬ ‫دیوارەکەوە دەدەم و لەژێر گوێنی دەمی دەرگاکە دەوەستم‬ ‫و دەڕوانمە ناو ژوورەکە‪ .‬لە ناوەوە ژنێک خواردن بە دار‬ ‫لێدەنێ‪ ،‬ئاگر لە هەر چوار الوە مەنجەڵێکی بە ئارەزووی‬ ‫خۆی رەشکردووە‪ .‬سەری مەنجەڵ وااڵیە و دەبینم لەناویا‬ ‫بامێ دەکوڵێت‪ .‬مندااڵن هەموو چوونەتە ژوورێ و ژنەش هەر‬ ‫وەک ئەوەی ئاگای لە ئێمە نەبێ‪ ،‬پشتی لە هەموومانە و‬ ‫سەری بەسەر مەنجەڵەکەدا شۆڕکردۆتەوە‪ .‬ئەو خەیاڵی لە‬ ‫شوێنێکی دی بوو‪ ،‬شوێنێک کە من نازانم کوێیە‪ .‬کتومت‬ ‫هەر بەو جۆرەش هەڵسوکەوتی دەکرد کە ئێمە لەوێ نەبین‪.‬‬ ‫لە شوێنێکی ژوورەکەش دوو منداڵی بچکۆلە نوستوون‪ .‬ئەو‬ ‫مندااڵنەی لەگەڵ من هاتبوون‪ ،‬هەر لە خۆوە پێدەکەنن‪ .‬من‬ ‫نازانم ئەوان بە چی پێدەکەنن‪ ،‬بەاڵم من هیچ هۆیێک بۆ‬ ‫پێکەنین نابینم‪ .‬لە شوێنی خۆم راوەستاوم و بە شێنەیی‬ ‫دەڕوانم‪ ،‬هەموو نیگام پڕە لە حەپەسان‪ .‬ئێرە ژوورێک نییە بۆ‬ ‫ژیان‪ ،‬تەنیا بلۆک لەسەر بلۆک بە خوار و خێچی هەڵچنراون‪،‬‬ ‫لە هەندێک شوێنیش کونوکەلەبەری نێوان بلۆکەکان تەواو پڕ‬ ‫نەکراونەتەوە و دەتوانی دەرەوە بە تەواوی ببینی‪ .‬هیچ شتێک‬ ‫لە ژوورەکەدا نییە‪ ،‬تەنیا خۆڵ و بۆشاییەک لە شوێنێکی‬ ‫بەرزی دیوارەکە‪ ،‬کە بۆ پەنجەرە جێهڵراوە و پەنجەرەیێکیشی‬ ‫تیا نییە‪ .‬ژنەکە بەرز دەبێتەوە و ئاوڕێک لە ئێمە دەداتەوە‪،‬‬ ‫ئەو هیچ ناڵێ و هەر وەکو ئەوەی نەمانبینێ بەرەو گۆشەیێکی‬ ‫تری ژوورەکە دەڕوات و قاپێک هەڵدەگرێت‪ .‬قاپ کەمێک‬ ‫دۆشاوی تەماتەی تیایە‪ .‬لەپڕ هەاڵیێک لەنێو منداڵەکان پەیدا‬ ‫دەبێت‪ .‬یەکێک بە سرپەوە دەڵێت‪:‬‬ ‫‘’ مشک’’‬ ‫‘’ مشک چی ؟’’‬ ‫‘’ لە سەرەوە کەوتە خوارێ’’‬ ‫‘’ مشک نەبوو’’‬ ‫‘’ با مشکە’’‬ ‫‘’ مشک چی دەکات لێرە’’‬ ‫من هیچ شتێکم نەبینی‪ .‬ژنەکە لە شوێنەکەی پێشووی‬ ‫خۆی دادەنیشێت و دۆشاوەکە دەکاتە ناو مەنجەڵەکە‪ ،‬بە‬ ‫کەوچک دۆشاوەکە تێکەڵ دەدات‪ .‬ئەو بەردەوام خەیاڵی‬ ‫رۆیشتووە و لەوە ناچێ بۆ ساتێکیش لێرە بێت‪ .‬خۆزگە‬ ‫دەمزانی ئەو خەیاڵی بۆ کوێ چووە و بیر لە چی دەکاتەوە‪.‬‬ ‫لەپڕ بەدەم راچڵەکینێکەوە دەوەستێت‪ .‬لەوە دەکات شتێکی‬ ‫دی بێ‪ .‬من لەگەڵی کەمێک سەر دەبەمە پێشێ‪ .‬ژنەکە دەست‬ ‫دەکات بەناو مەنجەڵەکەدا و شتێک بەخێرایی دەردەهێنێت‪.‬‬ ‫هەموو منداڵەکان بە سەرسامی لێی ورد دەبنەوە‪ ،‬پێم وانییە‬ ‫ژنەکە بۆ خۆی هیچ سەرسامییەکی پێوە دیار بێت‪ .‬جۆری‬ ‫دانیشتنەکەی و نەشڵەژانی پێت دەڵێ‪ ،‬ئەو کارە یەکەمجاری‬ ‫نییە رووی دابێت و ئەگەری هەیە زۆر دووبارە بووبێتەوە‪.‬‬ ‫گوێم لێیە یەکێک لە منداڵەکان بە گوێی منداڵێکی دی دا‬ ‫کە تۆزێک لە پێشی منەوە راوەستاوە دەسرپێنێ‪.‬‬ ‫‘’ ئەوە مشکە’’‬ ‫‘’ باوڕ ناکەم مشک بێت’’‬ ‫‘’ با‪ ،‬مشکە’’‬ ‫‘’ مشک چی دەکات لێرە’’‬ ‫منداڵێکی دی کە بە تەواوی لە ژنەکەوە نزیک بوو‪ ،‬بەدەم‬ ‫ئاوڕدانەوەیێکەوە گوتی‪:‬‬ ‫‘’ مشکە‪ ،‬تەماشای کلکی بکەن چۆن بەرزی کردۆتەوە’’‬

‫فاروق هۆمەر‬ ‫‘’ مشک هەر لە بامێ دەچێت‪ ،‬هەردووکیان لووسن’’‬ ‫منداڵێکی دی لەبەردەمی منەوە ئاوڕێک بەرەوالم دەداتەوە‬ ‫و بە رووخسارێکی پڕ لە شڵەژاوییەوە دەڵێ’’ ئاخر بامێ‬ ‫کلکی نییە’’‬ ‫هەموومان پێکەوە تەماشای مشک دەکەین بە دەستی‬ ‫ژنەکەوە لەسەر گەرمی و هااڵوی مەنجەڵەکە‪ ،‬تەڕایی‬ ‫شلەی بامێی لێ دەچۆڕێتەوە‪ .‬ژنەکە مشکەکە فڕێدەداتەوە‬ ‫ناو مەنجەڵەکە‪ .‬ئەویش بۆ خۆی لەگەڵ ئێمەدا تەماشای‬ ‫مشکەکەی دەکرد کە لەناو مەنجەڵەکەدا تەواو کواڵبوو‪.‬‬ ‫‘’ مشکەکە دەخۆن’’ منداڵێک ئەوەی گوت و رای کردە‬ ‫دەرەوە‪ .‬سەرنجمدا منداڵەکە دەستی کرد بە رشانەوە‪.‬‬ ‫‘’ مشک ناخورێ’’ ئەو منداڵەی کە مشکی لێ بووبوو بە‬ ‫بامێ وای گوت‪.‬‬ ‫منداڵەکان هەموو یەک لە دوای یەک هاتنە دەرێ‪ ،‬ژنەکەش‬ ‫هەر لە شوێنی خۆی دانیشتبوو‪ .‬لەوە دەچوو هێشتا خەیاڵی‬ ‫هەر الی مشکەکە بێ کە لەناو مەنجەڵەکەدا خەریکبوو دەکواڵ‪.‬‬ ‫سەرنجم چووە سەر دوو منداڵەکە‪ ،‬کە لەژێر لێفەیێکی شڕۆڵەدا‬ ‫لەسەر خۆڵەکە خەوتبوون‪ .‬دەشێ دوو منداڵی بەختەوەر بن‬ ‫بەو پەڕی بێ خەمییەوە تا ئیستا لە خەو هەڵنەساون‪ .‬هەر‬ ‫هیچ نەبێ ئاگایان لەو مەنجەڵە بامێیە نییە کە دایکیان لە‬ ‫نزیکیانەوە بۆ خوانی نیوەڕۆ بۆیان ئامادە دەکات‪.‬‬ ‫بە هێواشی لەبەردەم دەرگەی ژوورەکە دوور کەوتمەوە و‬ ‫بە دوای منداڵەکاندا چووم‪.‬‬ ‫ئەو منداڵەی کە پێشتر رشابۆوە هەموو سنگی خۆی بە‬ ‫رشانەوە تەڕ کردبوو‪.‬‬ ‫دیار بوو منداڵەکان دەمێک بوو بەو خێزانەیان دەزانی کە‬ ‫لەو ژوورەدا دەژین‪ .‬رۆژانە و جارجارێک منداڵێکی تازەیان‬ ‫لەگەڵ خۆیان دەهێنا بۆ تەماشاکردنی ئەو خێزانە بەدبەختە‪.‬‬ ‫لەپڕ منداڵێک دەستێکی بۆ خوارەوە بەرز کردەوە و‬ ‫گوتی’’ ئەوە پیاوەکەش هاتەوە’’‬ ‫هەموو سەرنجمان بۆ ئەو شوێنە چوو‪ ،‬کە منداڵەکە‬ ‫دەستی بۆ رادەکێشا‪.‬‬ ‫لە خوارەوەی کەالوەکە‪ ،‬کونێکی کەمێک گەورە هەبوو‪،‬‬ ‫هێندەی ئەوەی کەسێک بتوانێ لێوەی بێتە ژوورێ‪ .‬پیاوێک‬ ‫لەوێوە دەرکەوت و بەخێرایی بەرەو ژوورەکە ملی دەنا‪ .‬من‬ ‫لەخۆوە سەرنجم چووە سەر هەنگاوەکانی‪ ،‬کە چەندێک‬ ‫بە پەلە دەیویست بگاتەوە الی ژن و منداڵەکانی‪ .‬هەر‬ ‫بەوە دەچوو رابکات‪ .‬پیاوێکی بچکۆالنەی کورتەبااڵ بوو‪،‬‬ ‫جامانەیێکی سووری لەسەر بەستبوو‪ ،‬لە اللەوە چمکێکی‬ ‫درێژی جامانەکەی بەسەر شانێکیا شۆربووبۆوە خوارێ‬ ‫و بەدەم رۆیشتنەوە کەمێک بەرز دەبۆوە و کەمێکیش‬ ‫دەکەوتەوە خوارێ‪.‬‬ ‫“هەموو رۆژێک بۆ نانی نیوەڕۆ دەگەڕێتەوە”‬ ‫یەکێک لە منداڵەکان‪ ،‬کە پێدەچوو لە هەموویان زیاتر‬ ‫دەربارەی ئەو ماڵە شارەزا بێت‪ ،‬بۆ منداڵێکی دی قسەی‬ ‫دەکرد کە دیاربوو بە هەموو هێنابوویان خێزانەکەی نیشان‬ ‫بدەن‪ .‬ئەو منداڵە تازەیە بە میوانی لە گەڕەکێکی دییەوە بۆ‬ ‫ئێرە هاتبوو‪ ،‬هەموو منداڵەکان بە بایەخەوە لێیان دەڕوانی‪.‬‬ ‫منداڵە تازەکە گوتی‪“ :‬لەوە ناکات خەڵکی ئێرە بن؟”‬ ‫من لە هەموو منداڵەکان بچکۆلەتر بووم و هەر بە تەنیا‬ ‫گوێم لێ گرتبوون‪.‬‬ ‫‘’باوکم دەڵێ‪ ،‬لە کوردستانی ئێرانەوە هاتوون’’‬ ‫یەکەمجارم بوو کوردستانی ئێران ببیستم‪ .‬دەبێ‬

‫کوردستانی ئێران لەکوێ بێت؟ تۆ بڵێی من چووبم بۆ ئەوێ‪.‬‬ ‫‘’کابرا لێرە لە سابوونکەران شاگرد پینەچییە‪ ،‬کار بۆ‬ ‫کابرایێک دەکات باوکم دەیناسێ’’‬ ‫‘’کابرایێکی هەژارە‪ ،‬بەاڵم دەیەوێت بە رەنجی شانی خۆی‬ ‫بژی’’‬ ‫منداڵە تازەکە گوتی’’ ئی بۆ هاتوون بۆ ئێرە’’‬ ‫‘’باوکم دەڵێ‪ ،‬ئەو کابرایە شەیدای مستەفا بارزانی بووە‪.‬‬ ‫خێزانەکەی هێناوە بۆ سلێمانی‪ ،‬لەژێر دەسەاڵتی ئەودا بە‬ ‫ئازادی بژین’’‬ ‫من یەکەمجارە مستەفا بارزانی بناسم‪ ،‬نازانم بارزانی‬ ‫کێیە‪ ،‬بەاڵم لەوە دەکات پیاوێکی گەورە بێت‪ .‬هەوڵدەدەم‬ ‫ناوەکەی لە ئەندێشەمدا هەڵبکۆڵم و لە بیرم نەچێتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دەمێکە ئەوە دەزانم کە من لە سلێمانی دەژیم و سلێمانیش‬ ‫شارێکی جوانە و هەموو خەڵکی خۆشیان دەوێ‪ .‬ئەو پیاوە‬ ‫پینەچییەش هەر بەخۆشی سلێمانییەوە رووی کردۆتە ئێرە‪.‬‬ ‫من هیشتا بیر لەو خێزانە دەکەمەوە‪ ،‬خێزانێکی هەژار‬ ‫بۆ ژیان لەنێو ئازادییا هاتوون‪ ،‬لە کەالوەیێکی چۆڵوهۆڵ و‬ ‫پڕ لە مشکا دەژین‪.‬‬ ‫منداڵەکان هەموو باڵو دەبنەوە و هەر یەکەیان لە‬ ‫شوێنێکەوە خۆی بەدیوارەکەدا هەڵدەزنێ و ئیدی لەبەرچاوم‬ ‫دیار نامێنن‪ .‬کۆمەڵێک سمۆرە کەمێک پێشتر هەموو‬ ‫لێرەبوون و رۆیشتن‪ .‬من جارێکی دی سەرێک هەڵدەبڕم‬ ‫و تەماشایێکی ئەو ژوورە دەکەم و دەڕوانم گوێنییەکە‬ ‫دادراوەتەوە و ژوورەکەی بەتەواوی شاردۆتەوە‪ .‬لەبەرخۆمەوە‬ ‫دەڵێم دیارە دەبێ نانی نیوەڕۆ بخۆن‪ .‬شلەی بامێ‪.‬‬ ‫دەگەڕێمەوە ماڵێ و هێشتا بیر لە کوردستانی ئێران و‬ ‫مستەفا بارزانی دەکەمەوە‪ .‬تۆ بڵێی منیش لەژێر دەسەاڵتی‬ ‫مستەفا بارزانیدا بژیم‪.‬‬ ‫شەوێ هەر خەونم بە مستەفا بارزانییەوە دەدی‪ ،‬پیاوێک‬ ‫کە هێشتا نەمدەزانی کێیە‪ .‬تۆ بڵێی پیاوێکی باشبێ یان‬ ‫خراپ‪ .‬هەر کاتێک باوکم گەڕایەوە لێی دەپرسم مستەفا‬ ‫بارزانی کێیە؟‪ .‬رۆژێک و دوان تێپەڕین و من هەر خەیاڵم‬ ‫الی ئەو خێزانەبوو کە منداڵەکان دەیانگوت ماڵێکی هەژارن‪.‬‬ ‫من لە دونیایێک دەژیم خەڵکانی هەژاری زۆر لێ دەژین‪ .‬بە‬ ‫دزی دایکمەوە چوومە سەر ئەو دۆاڵبەی پڕی بوو لە خواردن‪.‬‬ ‫فەردەیێک برنج لە خوارەوەی دۆاڵبەکە بوو‪ ،‬قاپێکم پڕکرد‬ ‫لە برنج و چوومە دەرێ‪ .‬بە خێرایی دەچمە ئەو کۆاڵنەی کە‬ ‫لەوێوە دەتوانی ئاودیوی ژوورەوە بی‪ .‬دەچمە ناو کەالوە‬ ‫و بەرەو ژوورەکە بە تاو هەڵدێم و قاپێک برنجیشم لەگەڵ‬ ‫خۆم هێناوە‪ .‬لە شوێنی خۆم سەرسام دەمێنم‪ .‬ناو ژوور‬ ‫چۆڵوهۆڵە و کەسی لێ ناژی‪ .‬من قاپە برنج لە شوێنێکی‬ ‫ژوورەکە جێدەهێڵم و دێمە دەرێ‪.‬‬ ‫تاوێک لە گوێنی دەڕوانم کە هێشتا بە شوێنی خۆیەوە‬ ‫ماوە‪ ،‬بەاڵم نازانم ئەوانەی لێرە دەژیان بۆ کوێ چوون‪ .‬تۆ‬ ‫بڵێی دڵیان لە مستەفا بارزانی نەڕەنجابێ و نە گەڕابێتنەوە‬ ‫بۆ کوردستانی ئێران‪ ،‬یاخود مستەفا بارزانی بانگی‬ ‫کردوون بۆ الی خۆی و ئیستا لەوێ دەژین‪ .‬من هیچ‬ ‫نازانم‪ ،‬بەاڵم دڵنیام رۆژێک لە رۆژان لەناو ئەو کەالوە‬ ‫چۆڵوهۆڵەدا خێزانێکی هەژار دەژیان و من بە دوو چاوی‬ ‫خۆم لێم روانین‪ ،‬لەو ژنەی هەمیشە خەیاڵی رۆیشتبوو‪،‬‬ ‫دڵی لەشوێنێکی دی بوو‪ .‬ئەو چرکەساتەشم بۆ هەمیشە‬ ‫بیرناچێتەوە کە ژنە کلکی مشکێکی تەڕی بەدەستەوە‬ ‫گرتبوو‪ ،‬نەیدەزانی چی لێبکات‪.‬‬


‫‪16‬‬ ‫‪www.zamenpress.com‬‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫کولتووری زەمەن گرنگیی بە ئەدەب و هونەری هاوچەرخ دەدات‬

‫مەرگی ئینسکلۆپیدیایەک‬ ‫کولتووری زەمەن‬

‫فێستیڤاڵی ئێمەو‬ ‫فێستیڤاڵی‬ ‫لوبنان‬ ‫دڵشاد حسێن‬ ‫ماوەیەکە بەهۆی بارودۆخی‬ ‫ئابورییەوە لە لوبنان‪ ،‬دەوڵەت‬ ‫بودجەی ڤێستیڤاڵە هونەرییەکانی‬ ‫بڕیووە‪ ،‬کەچی هیچ فێستیڤاڵێک‬ ‫نەوەستاو زۆربەی فێستیڤاڵە‬ ‫هونەرییەکان درێژەیان بە کارو‬ ‫پڕۆگرامەکانی خۆیان دا‪ ،‬بە شێوازو‬ ‫ستایلی جیاواز‪ ،‬لەوانە فێستیڤاڵی‬ ‫“بعلبگ” ی نێودەوڵەتی لە لوبنان‪.‬‬ ‫بەدەر لەم فێستیڤاڵە‪ ،‬سااڵنە‬ ‫نزیکەی ‪ 180‬فێستیڤاڵی تری‬ ‫رۆشنبیری و هونەریی جۆراوجۆر‬ ‫لەو واڵتەدا ساز دەکرێت‪ ،‬زۆربەیان‬ ‫بە چاودێری و پاڵپشتی وەزارەتی‬ ‫گەشتوگوزارو رۆشنبیرین‪ .‬بەاڵم‬ ‫گرنگترینیان فێستیڤاڵی رۆشنبیری‬ ‫“بعلبگ”ە‪ ،‬کە یەکێکە لە کۆنترین‬ ‫و بەناوبانگترین ئەو فێستیڤاڵە‬ ‫هونەرییانەی کە لە بوارە‬ ‫جۆراوجۆرەکانی هونەر بەرهەم‬ ‫پێشکەش بە هونەرەمەندان دەکات‬ ‫و بەرهەمی هونەریی ناوخۆیی و‬ ‫دەرەوەی تێدا نمایش دەکرێت‪.‬‬ ‫ئەم فێستیڤاڵە هونەرییانە‬ ‫سااڵنە بۆ لوبنان‪ ،‬زیاد لە ‪ 100‬هەزار‬ ‫گەشتیار لە جیهانەوە بۆ لوبنان‬ ‫رادەکێشن‪ .‬بەاڵم چاالکییەکانی‬ ‫فێستیڤاڵی “بعلبگ” نزیکەی ‪40‬‬ ‫هەزار بینەری هەیە و چاالکییەکانی‬ ‫بریتین لە‪( :‬مۆسیقا و ئۆپێرا و‬ ‫سینەما و شانۆ و سەما) هەموویان‬ ‫لەو فێستیڤاڵەدا پێشکەش دەکرێن‬ ‫و بە درێژایی رۆژانی فێستیڤاڵ‬ ‫جووڵەیەکی فەرهەنگی و ئابووریی‬ ‫گەورە دەخەنە ئەو واڵتەوە‪ .‬بۆیە‬ ‫حکومەت ناچار دەکات‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ئەوەی بودجەی فێستیڤاڵەکەی‬ ‫بڕیووە‪ ،‬رێکخەرانی فێستیڤاڵ بە‬ ‫رێگە و شێوازی جیاواز‪ ،‬بەردەوامی‬ ‫بدەن بە فێستیڤاڵ و نەهێڵن‬ ‫بووەستێ و بگرە بە ستایل و‬ ‫شێوازی تر بەردەوامی بدەن بە‬ ‫فێستیڤاڵەکە و دانانیشن هەر‬ ‫چاوەرێی دەوڵەت بن تا بودجەیان‬ ‫بداتێ و ئەوانیش لە تێچووی‬ ‫فێستیڤاڵەکەیاندا سەرفی بکەن‪!.‬‬ ‫ئەوە بارودۆخی لوبنان بوو لە‬ ‫سازکردنی فێستیڤاڵی هونەری‪،‬‬ ‫ئەی الی ئێمە چەند فێستیڤاڵ‬ ‫دەکرێت؟ بۆچی دەکرێت؟ وەزارەتی‬ ‫رۆشنبیری و گەشتوگوزار لە‬ ‫کوێی ئەم فێستیڤااڵنەدان؟ ئەم‬ ‫فێستیڤااڵنە لە ئێستا و لە رابردوودا‬ ‫چی جەدوایەکی هونەری و ئابوری‬ ‫هەبووە‪ ،‬چەند بینەری هەیە؟‬ ‫ئایا بەرپرسانی فێستیڤاڵەکان‬ ‫و رۆژنامەنووسان بەدوای ئەم‬ ‫پرسیارانەوە بوون؟ بە بڕوای من تا‬ ‫وەاڵمی ئەو پرسیارانە نەدرێتەوەو‬ ‫بەدوادواچوونی لەسەر نەکرێت‪،‬‬ ‫فێستیڤاڵە هونەرییەکانی ئێمە‬ ‫هەروەک ئێستا دەبێت و چەند رۆژێ‬ ‫هونەرمەندان کۆدەبنەوەو بەرهەمە‬ ‫هونەرییەکان نمایش دەکەن و بە‬ ‫بێدەنگی و بەبێ بەدواداچوون‬ ‫کۆتاییان دێت و هیچی تر‪!.‬‬

‫تا دوا رۆژەکانی تەمەنی‪ ،‬بەردەوام بوو لە‬ ‫خوێندنەوەو نووسین‪ .‬ئەو بەیانییەی کۆچی‬ ‫دواییکرد‪ ،‬گۆشە هەفتانەکەی بە ناوی (ئەم‬ ‫کونجەش) باڵوکردەوە‪ ،‬ئەوە دواهەمین دێڕو‬ ‫دواهەمین نووسین و گۆشەی ئەو نووسەرو‬ ‫پڕۆفیسۆرە بوو لە ژیاندا‪.‬‬ ‫لەو نووسینەی کۆتایی تەمەنیدا‪ ،‬پڕۆفیسۆر‬ ‫د‪.‬عیزەدین مستەفا رەسوڵ‪ ،‬جۆرێک لە نیگەرانیی‬ ‫هەیە بەرامبەر بە نووسین و خوێندنەوەو‬ ‫دەنووسێت‪( :‬زۆرجار بڕیار دەدەم كە ئیتر‬ ‫نەنووسم‪ .‬چونكە زۆر كەمن ئەوانەی چ نووسینی‬ ‫من‪ ،‬چ نووسینی كەسانی تر دەخوێننەوە‪ .‬هەر‬ ‫لە جیهاندا دۆستانی رۆژنامەگەریی كاغەز‪ ،‬بەهۆی‬ ‫ئەم تەكنیكە هەمەڕەنگانەوە باوی كەم بووە‪.‬‬ ‫نایشارمەوە كەسێكی خوێندەوار پێم دەڵێ‪ :‬فاڵنە‬ ‫نووسینتم خوێندەوە‪ ،‬سوپاسێك دەكەم‪ ،‬كە هێشتا‬ ‫كەسانێك ماون دەخوێننەوەو دەستدەدەمەوە‬ ‫قەڵەم‪ ،‬ئەمجارەش دەڵێم قەڵەم و(پێنووس)‬ ‫ناڵێم‪ .‬دەی با بێمە سەر مەبەست و (گڕی دڵ)‬ ‫دیارە سەد شوكر چاوم ماوە و دەخوێنمەوە‪.‬‬ ‫بەداخەوە هەندێ هاوڕێم لەو “نیعمەتە” بێبەرین‪).‬‬ ‫د‪.‬عیزەدین‪ ،‬هەمیشە سەری لەناو کتێب و‬ ‫هۆشی الی نووسین بوو‪ .‬کۆڕ و کۆبوونەوەکانی‬ ‫لە ژوورەکەیدا‪ ،‬جمەی دەهات لە باسی زمان و‬ ‫ئەدەب و مێژوو‪ .‬لە زۆر بواریشدا قسەی هەبوو‪،‬‬ ‫لە زۆریشیاندا بەرهەم و کتێبی چاپکراوی هەیە‪.‬‬ ‫“چیرۆک‪ ،‬شیعر‪ ،‬لێکۆڵینەوە‪ ،‬وەرگێڕان‪ ،‬شانۆنامە‪،‬‬ ‫ساغکردنەوە‪ ،‬زمانناسی‪ ،‬فۆلکلۆر‪ ،‬رۆژنامەوانی‪،‬‬ ‫یادداشت‪..‬هتد” خاوەن یادەوەرییەکی بەهێز و‬ ‫پەیوەندییەکی فراوانی کۆمەاڵیەتی و فەرهەنگی‬ ‫بوو‪ .‬ئینسکلۆپیدیایەک بوو لە فەرهەنگ و‬ ‫ئەدەبیات‪ ،‬وەرگری بڕوانامەی پڕۆفیسۆری ناوک‬ ‫بوو‪ ،‬کە جگە لە د‪.‬کەمال مەزهەر و ئەکایمیستێکی‬ ‫تری فەلەستینی‪ ،‬لەو سەردەمەدا هیچ کەس لە‬ ‫ناوچەکەدا‪ ،‬ئەو بڕوانامەیەی بە دەست نەهێناوە‪.‬‬ ‫‪ 85‬ساڵ ژیا‪ ،‬نزیکەی ‪ 90‬کتێبی لە بوارە‬ ‫جیاوازەکانی ئەدەبیات و فەرهەنگدا چاپکرد‬ ‫و نزیکەی ‪ 40‬ساڵ مامۆستای زانکۆ بووەو‬ ‫سەرپەرشتیاری سەدان نامەی “بەکالۆریۆس و‬ ‫ماستەر و دکتۆرا”ی کردووە‪ .‬بەرەبەیانی ‪-10-3‬‬ ‫‪ 2019‬لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد و لە گردی‬ ‫سەیوان‪ ،‬لە مەراسیمێکی فراواندا بە خاک سپێرا‪.‬‬

‫جان دۆست‬ ‫بۆ «کولتووری‬ ‫زەمەن» دەدوێت‬

‫رۆماننووسی بەناوبانگی کورد “جان دۆست” لە‬ ‫دیدارێکی تایبەتی “کولتووری زەمەن”دا‪ ،‬کۆمەڵێ‬ ‫پرسی گرنگی ئەدەبیی و کولتووری دەخاتە روو‪..‬‬ ‫لەسەر پرسی پەیوەندی نێوان جیهانگیری و‬ ‫رۆمان و کاریگەرییەکانی لە دونیای نوێدا‪ .‬جان‬ ‫دۆست دەڵێت‪( :‬ئەم کرانەوە گەورەیە بە رووی‬ ‫رۆماندا هێمایەکی گەورەیە بۆ بایەخی رۆمان لەناو‬ ‫رەگەزەکانی تری ئەدەبیاتدا‪ .‬لە ئێستاماندا رۆمان‬ ‫داستانی سەردەمە و کتێبی پیرۆزی سەدەیە‪)!.‬‬ ‫سەبارەت بە بایەخی نووسەرانی کورد بۆ‬ ‫رۆماننووسین‪ ،‬جان دۆست دەڵێت‪( :‬بە بۆچوونی‬ ‫من “رۆمان‪ ،‬سینەما‪ ،‬موزیک‪ ،‬شێوەکاری” بۆ‬ ‫ئێمە زۆر لە هەڵگرتنی چەک کاریگەرترە‪ ،‬کە‬ ‫جەنگاوەرێکی کورد هەڵیدەگرێ‪)!.‬‬

‫نەوەی دووەمی شاعیرانی بابان‬ ‫نوێترین کتێبی دەستنووسی نەوشیروان مستەفا پاش‬ ‫مردنی کتێبی (نەوەی دووەمی شاعیرانی قوتابخانەی بابان)‬ ‫ە‪ .‬لەم ڕۆژانەدا باڵوکرایەوە‪.‬‬ ‫بەدەر لە بابەتە مێژوویی و سۆسیۆلۆژیی و‬ ‫بیرەوەرییەکانی‪ ،‬ئەم کتێبەی نووسەر‪ ،‬ئاوڕدانەوەیەکە‬ ‫لە ئەدەبیاتی کالسیکی کوردی‪ ،‬بەتایبەتی ئەو شێواز و‬ ‫تایبەتمەندییە ئەدەبییەی کە لەناو خەڵکدا بە (قوتابخانەی‬ ‫شیعری بابان) ناوبران و هەریەک لە (نالی و سالم و‬ ‫کوردی) سەرمەشق و رێبەرانی بوون‪ .‬بەردەوامبوون لەسەر‬ ‫ئەو قوتابخانەیە گرووپ و چەند شاعیرێکی تری هێنایە‬ ‫ناوەندەکە‪ ،‬کە ئەویش ناوبراو بە (نەوەی دووەمی شاعیرانی‬ ‫قوتابخانەی بابان) کە رێبەرانی سەرەکی بریتیبوون لە‬ ‫(حاجی قادری کۆیی‪ ،‬شێخ رەزای تاڵەبانی‪ ،‬وەفایی و‬ ‫حەریق) هەرچەندە بۆخۆی ناوی قوتابخانەی شیعری بابان‪،‬‬ ‫هەندێ لە نووسەران پێیان وایە راستترە بگوترێ قوتابخانەی‬ ‫شیعریی سلێمانی‪ ،‬چونکە پێش درووستکردنی شاری‬ ‫سلێمانی لەالیەن میرانی بابانەوە‪ ،‬هیچ کام لەو شاعیرانە‪،‬‬ ‫ناوەکانیان وەک پاش درووستبوونی شار درەوشاوە نەبووە!‪.‬‬ ‫کتێبی (نەوەی دووەمی شاعیرانی قوتابخانەی بابان)‬ ‫لەچاو هەندێ لە کتێبەکانی تری نەوشیروان مستەفادا‬ ‫قەبارەی بچووکترە‪ ،‬بەاڵم ئەم کتێبەی تایبەت ترە و‬

‫‪ 4‬الپەڕە‬

‫خوێندنەوەیەکی وردی ئەدەبیی و سۆسیۆلۆجیانەیە‪ ،‬لەسەر‬ ‫ژیان و بەرهەمی ئەو چوار شاعیرە‪ ،‬کە هەریەک لەو شاعیرانە‬ ‫تایبەتمەندیی خۆی لە بواری شیعر و ئەدەبیاتدا هەبووە‪.‬‬ ‫وەک زۆرێ لە نووسەرانی تری دونیا‪ ،‬کە لە کاتی نووسینی‬ ‫کتێبێکدا‪ ،‬مەرگ دەرفەتی تەواوکردنی نادات‪ ،‬بەداخەوە‪،‬‬ ‫ئەم کتێبەش بەو شیوەیە بووەو لە کاتی نووسینیدا بێ‬ ‫ئەوەی کتێبەکە تەواو بکات‪ ،‬کۆچی دوایی دەکات‪ .‬خوێنەر‬ ‫کە کتێبەکە دەیخوێنێتەوە ئەو هەستەی هەیە‪ ،‬کە هێشتا‬ ‫کتێبەکە ماویەتی و رەنگە لە ژیاندا بمایە پێداچوونەوە و‬ ‫دەسکاری تری بکردایە‪.‬‬ ‫تێڕوانینی نەوشیروان مستەفا بۆ ژیان و شیعری‬ ‫شاعیرانی کالسیکی کوردی‪ ،‬درێژکراوەی بۆچوونە‬ ‫سۆسیۆلۆژییەکانیەتی کە پێشتر بۆ ژیان و بەرهەمی مەوالنا‬ ‫خالیدی نەقشبەندیی و هەندێ لە شاعیران و نووسەرانی‬ ‫تری کورد هەیبووە‪ ،‬کە زیاتر خوێندنەوەی باری کۆمەاڵیەتی‬ ‫و سیاسی و جوگرافیای ئەو سەردەمە بووە کە شاعیرەکە‪،‬‬ ‫بەرهەمەکانیان تێدا نووسیووە‪.‬‬ ‫*کتێبی(نەوەی دووەمی شاعیرانی قوتابخانەی بابان)‬ ‫لە زنجیرەی “بەدەم رێگاوە گوڵچنین”دا‪ ،‬دەبێتە بەرگی‬ ‫سێیەم لە کتێبی یەکەم‪.‬‬


‫رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪ :‬کۆمپانیای وشە‬

‫سیاسەتکردنی‬ ‫بێ مۆڕاڵ و‬

‫فۆبیای دەسەاڵتگەری‬ ‫سیروان حەمەڕەشید‬ ‫“ئەگەر دادوەریی نەبێت‪ ،‬ئەوا شارنشین و مەملەکەت دەبێتە جیێ تاوانبارو‬ ‫دزو چەتە”‬ ‫قەشە ئۆگستین‬ ‫بێگومان بنەمای سەرەکی و بنەڕەتی سیاسەت بریتیە لەهونەری حکومڕانیو‬ ‫بەرژەوەندییە بااڵکان‪ ،‬بەاڵم بەگشتی لەمێژوودا دوو ڕووگەو تێزو فکری‬ ‫سیاسی بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسیەکانی دەوڵەت وهێزەکان و پاراستنی‬ ‫دەسەاڵت(ئەوتۆریتە) لە ئارادایە ـ ڕووگەی یەکەم بریتیە لە تێرمی میکیاڤێڵڵی و‬ ‫هۆبز و فۆکۆ ‪...‬هتد ئەم ئاراستەیە پێیانوایە بۆ گەیشتن بەئامانجە سیاسیەکان‬ ‫دەبێت ئەخالق لەپرۆسی سیاسەت دابڕاو بێت‪ ،‬بەشئکی زۆری دەسەاڵتە دیکتاتۆرو‬ ‫دیپۆتیزمەکان ئەم فکرەیە کردۆتە پێودانگ و رەفتاری کاری سیاسی هەر دوو‬ ‫جەنگی ماڵوێرانکاری یەکەم و دووەمی جیهانی و سەرهەڵدانی راسیزم و فاشزم‬ ‫ونازیزم و داعشیزم لەبەرئەنجامی نەبوونی مۆڕاڵی سیاسیەوە سەرییان هەڵداوە‪،‬‬ ‫هەرچی ڕووگەی دووەمە بیرمەندان لیبرال وسودگەرا و کۆمەاڵیەتیەکان و وەک‬ ‫جۆن لۆک و رۆسۆ جۆن رولز جیرمی بنتام و جۆن ستوارت مێڵ و چەندان تر‬ ‫بەرئەساسی مۆڕاڵی سیاسی رێبازی لیبرال دیموکراسیان کردۆتە بنچینە و پڕادایمی‬ ‫کاری فەرمانڕەوایی ‪.‬‬ ‫هەڵبەتە مۆڕاڵ لەسیاسەت دەربهێنرێت ئەوا دەسەاڵت و حکومڕانیی ستەمگەرو‬ ‫دیکتاتۆرو حزبی قائیدو سەرۆکی موقەدەسی هەتاهەتای دەخوڵقێنت‪ ،‬واتە بوونی‬ ‫مۆڕاڵی سیاسی رێگریەکی بەهێزە لەئەگەری هاتنە ئارای هەرجۆرە دەسەاڵتێکی‬ ‫ئیستبدادو ستەمکار‪ ،‬چونکە ئاشکرایە الدان لە پرسە گشتیەکانی کۆمەڵگە دەچێتە‬ ‫خانەی نەبوونی مۆڕاڵی سیاسیەوە‪ ،‬بەاڵم کانت پێی وایە کە مرۆڤی سیاسی دەبێ‬ ‫خاوەنی مۆڕاڵێکی باش و شایستە بێت‪ .‬هەر بۆیە بەو شێوە باس لە ئەخالقی‬ ‫مرۆڤێکی سیاسی دەکات و دەڵێت‪:‬‬ ‫“ئەوەی بۆ خۆت رەوا دەبینی بۆ خەڵکیش بەرەوا ببینە‪.‬‬ ‫یەکێک لە کردەوەکانی مرۆڤێکی خاوەن مۆڕاڵ ئەوەیە کە دان بە هەڵەکانی‬ ‫خۆیدا بنێت”‬ ‫چۆن بزانین دەسەاڵت و حکومەت مۆڕاڵی سیاسی کردۆتە پێوەری خۆی؟ ئەوەی‬ ‫گرنگە پێش وەخت دیموکراسی بێت و النی کەمی دادپەروەری و ئازادییە سیاسی و‬ ‫مەدەنیەکانی بەرجەستە کردبێت‪ ،‬هەر کاتێک دەسەاڵت خۆی لەو بابەتانە هەاڵوێرد‬ ‫کرد بەدڵنیایەوە ئەو دەسەاڵت و سیستەمە داماڵڕاوە لە هەمو چەشنە ئەخاڵقێکی‬ ‫سیاسی‪ ،‬دیارە ئەمجۆرە بیرکردنەوەیەش ڕاستەوخۆ مەترسی لە سەر پێشلکاری‬ ‫ماف و ئازادی و ئیرادەی تاک و ڕووبەری گشتی دروستدەکات‪.‬‬ ‫گەر لەڕوانگەی پێوەری ئەخالقی سیاسیەوە لەدۆخی سیاسی و حکومڕانی‬ ‫هەرێم بڕوانین ئاکامێکی نەرێنی و بێ هیوایی هەست پێدەکرێت ـ چونکە تا‬ ‫ئێستا هەرێمی کوردستان نەدیموکراسییە و نە النی هەرە کەمی دادپەروەری و‬ ‫خۆشگوزەرانی بۆ هاواڵتییان دەستەبەر نەکراوە!! بێشک تەوژم و ڕەوتگەلێکی‬ ‫بەهێز هەیە هەنگاودەنێت بەرەو جێگرکردنی شێوازێک لە حکومڕانی یەک ڕەنگی و‬ ‫تاکڕەوی و داخراوی سیاسی ‪.‬‬ ‫جا بۆ ئەوەی کوردستان لە مەترسی سەرهەڵدانی هەرچەشنە ستەمگەریو‬ ‫دیکتاتۆرییەتەوە دوور بکەوێتەوە‪ ،‬ئەرکی لەپێشینەی ناوەندو هێزە مەدەنی و‬ ‫کۆمەاڵیەتی ودەستەبژێری کۆمەڵگایە کار جددی بکەین بۆ ئەوەی النی کەم‬ ‫بەهاو شکۆ بۆ هاواڵتییەکانی و وەزیفەی حکومڕانی و مانا دروستەکەی سیاسەت‬ ‫بگەڕێنتەوە ‪.‬‬ ‫ئەمەش بەپلەی یەکەم پەیوەستە بەوەی مۆڕاڵ لەگەڵ ئاستەکانی ملمالنێ و‬ ‫دەسەاڵت و ڕووحی نوخبەی سیاسی وابەستە و ئاوێتە بکرێت‪ ،‬بۆئەوەی هەرێم‬ ‫لەفۆبیای سەپاندنی نەزعەی دیکتاتۆری و سەرۆک و دەسەاڵتگەری ڕەهاخواز‬ ‫بەدوور بێت ‪.‬‬

‫ڕۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە‬

‫سەرنووسەر‬ ‫سیروان رەشید‬

‫نووسینگەی هەولێر‬ ‫گوندی ئیتاڵی یەک‬ ‫خانووی ژمارە (‪)633‬‬

‫نەخشەساز‬ ‫شاخەوان ئەنوەر‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫میدیا رەوف بێگەرد‪:‬‬ ‫دڵم بۆ کەسێک لێی دەدا‬ ‫کەچی ئەو دڵی الی کەسێکی تر بوو‬ ‫زەمەن‬ ‫خانمە هونەرمەندی کورد (میدیا‬ ‫رەوف بێگەرد) لەم دیمانە تایبەتەیدا‬ ‫لەگەڵ “زەمەن”‪ ،‬تیشک دەخاتە سەر‬ ‫قۆناغەکانی ژیانی خۆی و لە یەکەمین‬ ‫دڵشکانی خۆیەوە وەک ئەویندارێک‪،‬‬ ‫تا سەرەتای ئاشنابوونی بە هونەر‬ ‫و پەیوەندی خۆی و هونەرمەندی‬ ‫شەهیدکراو (هادی مەهدی) باس دەکات‪.‬‬ ‫لەبارەی یەکەم چیرۆکی دڵشکانیەوە‪،‬‬ ‫میدیا رەوف بێگەرد دەڵێت‪ :‬دڵم بۆ‬ ‫کەسێک لێیدا ئەویش دڵی بەکەسێکی‬ ‫ترەوە بوو‪ .‬بۆ من ئەو کاتە کە هیچ‬ ‫ئەزموونم نەبوو‪ ،‬یەکەم دڵشکانم بوو‪.‬‬ ‫لەبارەی پەسەندترین دیاری لەالی‬ ‫خۆی دەڵێت‪“ :‬حەز بەو دیارییانە‬ ‫دەکەم کە کەسەکە بە پەنجەکانی خۆی‬ ‫بۆی دروست کردووم نەک کڕیبێتی‪.‬‬ ‫هەموو ئەو دیاریانەی بۆم دروستکراون‬ ‫تائێستاش الم ماون‪ ،‬ئەگەر بە گوڵیش‬ ‫دروستکرابێ‪ ،‬ئێستا بە وشکی المە”‪.‬‬ ‫تەواوی چاوپێکەوتنەکە لە الپەڕە‬ ‫‪١٠‬دا دەخوێنیتەوە‪.‬‬

‫‪0750 444 7109‬‬

‫نرخ ‪ 500‬دینار‬

‫ناونیشان‬ ‫سلێمانی ‪ -‬گەڕەکی ئاشتی‬ ‫شەقامی سۆران (‪)132‬‬ ‫خانووی ژمارە (‪)20‬‬ ‫‪07740881458‬‬

‫‪www.zamenpress.com‬‬

‫شنیار هەڵەبجەیی‬

‫سێ بەرهەمی نوێ باڵودەکاتەوە‬ ‫مەزهەر کەریم‬ ‫شنیار هەڵەبجەیی كەمتر لەمانگێگ دەبێت بۆیەكەمجار بەرهەمێكی نوێی هونەری بەناوی‬ ‫باخی گوڵ باڵوكردەوە‪ ،‬بەاڵم لە ئێستاوە دوو بەرهەمی نوێی ئامادەیەو دەشڵێت بە ستایلی‬ ‫پۆپ گۆرانی دەڵێت‪.‬‬ ‫شنیار هەڵەبجەیی لەبارەی کارە نوێیەکەیەوە بە “زەمەن”ی وت‪“ :‬بەرهەمە نوێیەكەم‬ ‫لەالیەن جەزای سازەوە كاری میلۆدی بۆ كراوە‪ ،‬ئاری عەبدوللەتیف تێكستی بۆ نووسیوەو‬ ‫ستافی دیاكۆ موهتەدیری كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجامداوم”‪.‬‬ ‫ڕاشیگەیاند ماوەی سێ ساڵ دەبێت ناوەناوە لەبەرنامەی تەلەفزیۆنی دەركەوتووەو گۆرانی‬ ‫وتووە‪ ،‬بەاڵم بۆ یەكەم جار یەكەم بەرهەمی هونەری خۆی باڵودەکاتەوە‪.‬‬ ‫وتیشی‪“ :‬بە ستایلێكی پۆپو گەنجانە گۆرانی دەڵێم و بەردەوام دەبم”‪.‬‬ ‫لەپاش یەكەم كاری هونەری ئێستا شنیار بە وتەی خۆی سەرقاڵی سێ بەرهەمی دیكەی‬ ‫هونەرییە دوو لەو كارانە فاینەڵن ئەوی دیكەشیان ئەرێنجە‪ ،‬لەالیەن هادی مورادی كاری‬ ‫موزیكی بۆ كراوە‪.‬‬ ‫بەوتەی خۆی لەهەفتەی ئایندەدا دوو لە گۆرانیەكانی لەالیەن دیاكۆ موهتەدیری كاری‬ ‫كلیپی بۆ دەكرێت لەئەكاوتنی خۆی باڵوی دەكاتەوە‪.‬‬ ‫لەبارەی الیڤ میوزیکیشەوە شنیار دەڵێت‪ :‬نامەوێت بەهیچ شێوەیەك بەشداری الیڤ‬ ‫موزیك بكەم هەركاتێك سیدیەكەم تەواو بوو پێمخۆشە لە كۆنسێرتێكدا هەوادارانم كۆبكەمەوەو‬ ‫گۆرانیان بۆ بڵێم‪.‬‬


‫‪zamenpress@gmail.com‬‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫ئ�گا�گاداری‬

‫‪19‬‬

‫پارێزگای سلێمانی‬ ‫كۆدی پرۆژە {‪ })SUL.G.)3159‬ساڵی ‪2019‬‬ ‫كەمكردنەوەی نهێنی‪ /‬بانگهێشتی(كراوە)‬ ‫بۆ پرۆژەی‪ :‬دابینکردنی کودی کیمیاوی (داپ ‪ +‬یۆریا)‬ ‫پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیاکان دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە بۆ‬ ‫ئەم كەمكردنەوە نهێنییە‪ ،‬سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری‪ /‬ب‪.‬گرێبەستەكان‪ /‬فرۆشتنی‬ ‫تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی‪ ،‬بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر (‪ )1.000.000‬یەک ملیۆن دیناری عێراقی‬ ‫كە ناگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیاو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایەی كە‬ ‫پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت‪.‬‬ ‫‪ .1‬وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی (‪ )2019/10/1‬دەستپێدەكات تا رۆژی (‪ )2019/10/14‬لە كاتژمێر (‪)9‬ی سەرلەبەیانی‬ ‫تا كاتژمێر (‪)12:00‬ی نیوەڕۆ‪.‬‬ ‫‪ .2‬رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا (‪ )2019/10/17‬كاتژمێر (‪)10:00‬ی پێش نیوەڕۆ دەبێت‪.‬‬ ‫‪ .3‬رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی (‪ )2019/10/17‬دەبێت دوای داخستنی صندوقی تەندەر‬ ‫كاتژمێر (‪)10‬ی پێش نیوەڕۆ‪.‬‬ ‫‪ .4‬ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت‪ ،‬ئەوا یەكەم رۆژی‬ ‫دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .5‬هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت‪.‬‬ ‫‪ .6‬ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە (‪ )75‬حەفتاو پێنج رۆژ (رۆژی رۆژمێری)‪.‬‬ ‫‪ .7‬پێویستە لەسەر کۆمپانیا پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستکردنە گشتیەكان ژ(‪)2‬ی ساڵی (‪ )2016‬بێت‪.‬‬ ‫‪ .8‬پێویستە كۆمپانیاكان ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی ‪.2019‬‬ ‫‪ .9‬پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی سلێمانی كرابن بۆ ساڵی ‪.2019‬‬ ‫‪ .10‬پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی كۆمپانیای تێدا‬ ‫دیاریكراوە‪.‬‬ ‫‪ .11‬پێویستە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو واژۆ بکات یان کەسێکی ڕێگەپێدراو (تخویل) بەنوسراوی فەرمی دیاری بکات‪.‬‬ ‫‪ .12‬بڕی بارمتەی یاسایی بە بڕی (‪ )120.000.000‬سەدو بیست ملیۆن دینارەو بە (چەکی پەسەندکراو) یان‬ ‫(خطاب ضمان) لە ‪ 118‬ڕۆژ کەمتر نەبێت و لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەرەوە دەستپێدەکات‪.‬‬ ‫‪ .13‬مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت‪.‬‬ ‫‪ .14‬ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (‪ )90‬رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .15‬دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێتو ڕەت دەكرێتەوە‪.‬‬ ‫‪ .16‬پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی سپاردن‪.‬‬ ‫‪ .17‬پێویستە كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات و ئەگەر‬ ‫ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت‪.‬‬ ‫‪ .18‬پێویستە کۆمپانیا لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا هۆكاری‬ ‫نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات‪.‬‬ ‫‪ .19‬پێویستە کۆمپانیا لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیڵ (‪ )email‬و ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت بەخۆی‬ ‫پێشكەش بكات‪.‬‬ ‫‪ .20‬كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بكات‪.‬‬ ‫‪ .21‬كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر بەڵگەنامەکانی ستاندەری ئەم پرۆژەیە سەردانی‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان هۆبەی تەندەرین بكات‪.‬‬

‫پارێزگای سلێمانی‬ ‫كۆدی پرۆژە {‪ })SUL.G.)3160‬ساڵی ‪2019‬‬ ‫كەمكردنەوەی نهێنی‪ /‬بانگهێشتی(كراوە)‬ ‫بۆ پرۆژەی‪ :‬دابینکردنی جلی دیسپۆزەبڵی نەخۆش و سێتی نەشتەرگەری (بوخچەی نەخۆش و بوخچەی نەشتەرگەری)‬ ‫بۆ نەخۆشخانەکانی (فێرکاری و فریاکەوتن و نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ و هەناوی فێرکاری (شەهید د‪.‬هێمن)و‬ ‫هیواو شەهید د‪.‬ئاسۆو مناڵبوون و منااڵن و شارو شەهید شاسوار گەرمیانی بۆ چاندنی مۆخی ئێسک و نەخۆشخانەی‬ ‫گشتی شەهید تۆفیق (دەربەندیخان)و پێنجوێن و شەهید غەریب هەڵەدنی (دوکان)و شەهید پێشڕەو و شەهید‬ ‫هۆشەنگ و باسەرە لە (چەمچەماڵ)و پیرەمەگرون و نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە هەڵەبجەی تازەو شەهید‬ ‫شەوکەتی حاجی موشیر لە سەیدسادق و سەنتەری (قوڕگ و لووت و گوێ و کۆئەندامی هەرس و جگەر)‬ ‫پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیاکان دەكات كە ئارەزووی بەشداریكردنیان هەیە بۆ ئەم‬ ‫كەمكردنەوە نهێنییە‪ ،‬سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری‪ /‬ب‪.‬گرێبەستەكان‪ /‬فرۆشتنی تەندەر)‬ ‫بكات لە نهۆمی زەمینی‪ ،‬بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر (‪ )300.000‬سێسەد هەزار دیناری عێراقی كە‬ ‫ناگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەرو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایەی كە‬ ‫پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت‪.‬‬ ‫‪ .1‬وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی (‪ )2019/10/6‬دەستپێدەكات تا رۆژی (‪ )2019/10/20‬لە كاتژمێر (‪)9‬ی سەرلەبەیانی‬ ‫تا كاتژمێر (‪)12:00‬ی نیوەڕۆ‪.‬‬ ‫‪ .2‬رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا (‪ )2019/10/23‬كاتژمێر (‪)10:00‬ی پێش نیوەڕۆ دەبێت‪.‬‬ ‫‪ .3‬رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی (‪ )2019/10/23‬دەبێت دوای داخستنی صندوقی تەندەر‬ ‫كاتژمێر (‪)10‬ی پێش نیوەڕۆ‪.‬‬ ‫‪ .4‬ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت‪ ،‬ئەوا یەكەم رۆژی‬ ‫دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .5‬هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت‪.‬‬ ‫‪ .6‬ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە (‪ )365‬سێسەدو شەست و پێنج رۆژ (رۆژی رۆژمێری)‪.‬‬ ‫‪ .7‬پێویستە لەسەر کۆمپانیا پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ(‪)2‬ی ساڵی (‪ )2016‬بێت‪.‬‬ ‫‪ .8‬پێویستە كۆمپانیاكان ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی ‪.2019‬‬ ‫‪ .9‬پێویستە كۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی سلێمانی كرابن بۆ ساڵی ‪.2019‬‬ ‫‪ .10‬پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە‪.‬‬ ‫‪ .11‬پێویستە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو واژۆ بکات یان کەسێکی ڕێگەپێدراو (تخویل) بەنوسراوی فەرمی دیاری بکات‪.‬‬ ‫‪ .12‬بڕی بارمتەی یاسایی بە بڕی (‪ )35.000.000‬سی و پێنج ملیۆن دینارەو بە (چەکی پەسەندکراو) یان (خطاب‬ ‫ضمان) بۆماوەی ‪ 118‬ڕۆژ پێشکەشدەکرێت‪.‬‬ ‫‪ .13‬مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت‪.‬‬ ‫‪ .14‬ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (‪ )90‬رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .15‬دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێتو ڕەت دەكرێتەوە‪.‬‬ ‫‪ .16‬پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی سپاردن‪.‬‬ ‫‪ .17‬پێویستە كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات و ئەگەر‬ ‫ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت‪.‬‬ ‫‪ .18‬پێویستە کۆمپانیا لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا هۆكاری‬ ‫نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات‪.‬‬ ‫‪ .19‬پێویستە بەڵێندەر لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیڵ (‪)email‬و ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت بەخۆی پێشكەشبكات‪.‬‬ ‫‪ .20‬كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫گشتی تەندروستی سلێمانی بكات‪.‬‬ ‫((مەرجەكانی بەشداریكردن))‬ ‫‪ .1‬ئەو كۆمپانیا ناوخۆییانەی کە بەشداری دەکەن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنیان لە وەزارەتی بازرگانی و‬ ‫پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت و تۆمارکرابن لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و‬ ‫تایبەتمەندبن لە بواری پێداویستی پزیشکی‪.‬‬ ‫‪ .2‬ئەو كۆمپانیا نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە تۆماربن و پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت‬ ‫لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تایبەتمەندبن لە بواری پێداویستی پزیشکی‪.‬‬ ‫‪ .3‬ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە بەشدار دەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی‬ ‫و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تایبەتمەندبن لە بواری پێداویستی پزیشکی‪.‬‬ ‫‪ .4‬پێویستە لە قۆناغی شیکردنەوەی تەندەرەکاندا پێش کۆنووسی ئەسپاردن ئەو کۆمپانیایەی پێشنیار دەکرێت‬ ‫پابەند بێت بە هێنانی سامپڵی سەرجەم پێداویستیەکان‪.‬‬ ‫ئەحمەد عەلی ئەحمەد‬ ‫جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری‬ ‫‪2019/10/2‬‬

‫ئەحمەد عەلی ئەحمەد‬ ‫جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری‬ ‫‪2019/10/2‬‬

‫پارێزگای سلێمانی‬ ‫كۆدی پرۆژە {‪ })SUL.G.)3162‬ساڵی ‪2019‬‬ ‫كەمكردنەوەی نهێنی‪ /‬بانگهێشتی(كراوە)‬ ‫بۆ پرۆژەی‪ :‬دابینکردنی قڕکەری کیمیاوی (قەاڵچۆکردنی مێرووی زیان بەخش قڕکەری (دیسس ‪))EC‬‬ ‫پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیاکان دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە‬ ‫بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە‪ ،‬سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری‪ /‬ب‪.‬گرێبەستەكان‪/‬‬ ‫فرۆشتنی تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی‪ ،‬بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر (‪ )100.000‬سەد هەزار‬ ‫دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیاو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی‬ ‫ئەو کۆمپانیایەی كە پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت‪.‬‬ ‫‪ .1‬وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی (‪ )2019/10/3‬دەستپێدەكات تا رۆژی (‪ )2019/10/16‬لە كاتژمێر (‪)9‬ی‬ ‫سەرلەبەیانی تا كاتژمێر (‪)12:00‬ی نیوەڕۆ‪.‬‬ ‫‪ .2‬رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا (‪ )2019/10/21‬كاتژمێر (‪)10:00‬ی پێش نیوەڕۆ دەبێت‪.‬‬ ‫‪ .3‬رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی (‪ )2019/10/21‬دەبێت دوای داخستنی صندوقی‬ ‫تەندەر كاتژمێر (‪)10‬ی پێش نیوەڕۆ‪.‬‬ ‫‪ .4‬ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت‪ ،‬ئەوا یەكەم‬ ‫رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .5‬هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت‪.‬‬ ‫‪ .6‬ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە (‪ )90‬نەوەد رۆژ (رۆژی رۆژمێری)‪.‬‬ ‫‪ .7‬پێویستە لەسەر کۆمپانیا پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ(‪)2‬ی ساڵی (‪ )2016‬بێت‪.‬‬ ‫‪ .8‬پێویستە كۆمپانیاكان ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی ‪.2019‬‬ ‫‪ .9‬پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی سلێمانی كرابن بۆ ساڵی ‪.2019‬‬ ‫‪ .10‬پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی‬ ‫كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە‪.‬‬ ‫‪ .11‬پێویستە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو واژۆ بکات یان کەسێکی ڕێگەپێدراو (تخویل) بەنوسراوی فەرمی‬ ‫دیاری بکات‪.‬‬ ‫‪ .12‬بارمتەی سەرەتایی‪ /‬بەڵێننامەی نوسراو بۆ دەستەبەركردنی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .13‬مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت‪.‬‬ ‫‪ .14‬ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (‪ )90‬رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .15‬دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێتو ڕەت‬ ‫دەكرێتەوە‪.‬‬ ‫‪ .16‬پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی‬ ‫سپاردن‪.‬‬ ‫‪ .17‬پێویستە كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات‬ ‫و ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت‪.‬‬ ‫‪ .18‬پێویستە کۆمپانیا لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا‬ ‫هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات‪.‬‬ ‫‪ .19‬پێویستە بەڵێندەر لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیڵ (‪)email‬و ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت‬ ‫بەخۆی پێشكەش بكات‪.‬‬ ‫‪ .20‬كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بكات‪.‬‬ ‫‪ .21‬كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر بەڵگەنامەکانی ستاندەری ئەم پرۆژەیە سەردانی‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان هۆبەی تەندەرین بكات‪.‬‬

‫پارێزگای سلێمانی‬ ‫كۆدی پرۆژە {‪ })SUL.G.)3163‬ساڵی ‪2019‬‬ ‫كەمكردنەوەی نهێنی‪ /‬بانگهێشتی(كراوە)‬ ‫بۆ پرۆژەی‪ :‬دابینکردنی قڕکەری کیمیاوی (قەاڵچۆکردنی بژاری ناو باخ قڕکەری (راونداپ))‬ ‫پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیاکان دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە‬ ‫بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە‪ ،‬سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری‪ /‬ب‪.‬گرێبەستەكان‪/‬‬ ‫فرۆشتنی تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی‪ ،‬بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر (‪ )100.000‬سەد هەزار‬ ‫دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیاو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی‬ ‫ئەو کۆمپانیایەی كە پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت‪.‬‬ ‫‪ .1‬وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی (‪ )2019/10/7‬دەستپێدەكات تا رۆژی (‪ )2019/10/20‬لە كاتژمێر (‪)9‬ی‬ ‫سەرلەبەیانی تا كاتژمێر (‪)12:00‬ی نیوەڕۆ‪.‬‬ ‫‪ .2‬رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا (‪ )2019/10/23‬كاتژمێر (‪)10:00‬ی پێش نیوەڕۆ دەبێت‪.‬‬ ‫‪ .3‬رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی (‪ )2019/10/23‬دەبێت دوای داخستنی صندوقی‬ ‫تەندەر كاتژمێر (‪)10‬ی پێش نیوەڕۆ‪.‬‬ ‫‪ .4‬ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت‪ ،‬ئەوا یەكەم‬ ‫رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .5‬هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت‪.‬‬ ‫‪ .6‬ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە (‪ )90‬نەوەد رۆژ (رۆژی رۆژمێری)‪.‬‬ ‫‪ .7‬پێویستە لەسەر کۆمپانیا پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ(‪)2‬ی ساڵی (‪ )2016‬بێت‪.‬‬ ‫‪ .8‬پێویستە كۆمپانیاكان ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی ‪.2019‬‬ ‫‪ .9‬پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی سلێمانی كرابن بۆ ساڵی ‪.2019‬‬ ‫‪ .10‬پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی‬ ‫كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە‪.‬‬ ‫‪ .11‬پێویستە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو واژۆ بکات یان کەسێکی ڕێگەپێدراو (تخویل) بەنوسراوی فەرمی‬ ‫دیاری بکات‪.‬‬ ‫‪ .12‬بارمتەی سەرەتایی‪ /‬بەڵێننامەی نوسراو بۆ دەستەبەركردنی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .13‬مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت‪.‬‬ ‫‪ .14‬ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (‪ )90‬رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .15‬دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێتو ڕەت‬ ‫دەكرێتەوە‪.‬‬ ‫‪ .16‬پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی‬ ‫سپاردن‪.‬‬ ‫‪ .17‬پێویستە كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات‬ ‫و ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت‪.‬‬ ‫‪ .18‬پێویستە کۆمپانیا لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا‬ ‫هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات‪.‬‬ ‫‪ .19‬پێویستە بەڵێندەر لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیڵ (‪)email‬و ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت‬ ‫بەخۆی پێشكەش بكات‪.‬‬ ‫‪ .20‬كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بكات‪.‬‬ ‫‪ .21‬كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر بەڵگەنامەکانی ستاندەری ئەم پرۆژەیە سەردانی‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان هۆبەی تەندەرین بكات‪.‬‬

‫پارێزگای سلێمانی‬ ‫كۆدی پرۆژە {‪ })SUL.G.)3164‬ساڵی ‪2019‬‬ ‫كەمكردنەوەی نهێنی‪ /‬بانگهێشتی(كراوە)‬ ‫بۆ پرۆژەی‪( :‬دابینکردنی مێوی هەنگ)‬ ‫پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیاکان دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە‬ ‫بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە‪ ،‬سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری‪ /‬ب‪.‬گرێبەستەكان‪/‬‬ ‫فرۆشتنی تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی‪ ،‬بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر (‪ )100.000‬سەد هەزار‬ ‫دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیاو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی‬ ‫ئەو کۆمپانیایەی كە پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت‪.‬‬ ‫‪ .1‬وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی (‪ )2019/10/10‬دەستپێدەكات تا رۆژی (‪ )2019/10/27‬لە كاتژمێر (‪)9‬ی‬ ‫سەرلەبەیانی تا كاتژمێر (‪)12:00‬ی نیوەڕۆ‪.‬‬ ‫‪ .2‬رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا (‪ )2019/10/30‬كاتژمێر (‪)10:00‬ی پێش نیوەڕۆ دەبێت‪.‬‬ ‫‪ .3‬رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی (‪ )2019/10/30‬دەبێت دوای داخستنی صندوقی‬ ‫تەندەر كاتژمێر (‪)10‬ی پێش نیوەڕۆ‪.‬‬ ‫‪ .4‬ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت‪ ،‬ئەوا یەكەم‬ ‫رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .5‬هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت‪.‬‬ ‫‪ .6‬ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە (‪ )90‬نەوەد رۆژ (رۆژی رۆژمێری)‪.‬‬ ‫‪ .7‬پێویستە لەسەر کۆمپانیا پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ(‪)2‬ی ساڵی (‪ )2016‬بێت‪.‬‬ ‫‪ .8‬پێویستە كۆمپانیاكان ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی ‪.2019‬‬ ‫‪ .9‬کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی سلێمانی كرابن بۆ ساڵی ‪.2019‬‬ ‫‪ .10‬پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی‬ ‫كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە‪.‬‬ ‫‪ .11‬پێویستە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو واژۆ بکات یان کەسێکی ڕێگەپێدراو (تخویل) بەنوسراوی فەرمی‬ ‫دیاری بکات‪.‬‬ ‫‪ .12‬بارمتەی سەرەتایی‪ /‬بەڵێننامەی نوسراو بۆ دەستەبەركردنی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .13‬مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت‪.‬‬ ‫‪ .14‬ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (‪ )90‬رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .15‬دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێتو ڕەت‬ ‫دەكرێتەوە‪.‬‬ ‫‪ .16‬پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی‬ ‫سپاردن‪.‬‬ ‫‪ .17‬پێویستە كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات‬ ‫و ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت‪.‬‬ ‫‪ .18‬پێویستە کۆمپانیا لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا‬ ‫هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات‪.‬‬ ‫‪ .19‬پێویستە بەڵێندەر لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیڵ (‪)email‬و ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت‬ ‫بەخۆی پێشكەش بكات‪.‬‬ ‫‪ .20‬كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بكات‪.‬‬ ‫‪ .21‬كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر بەڵگەنامەکانی ستاندەردی ئەم پرۆژەیە سەردانی‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان هۆبەی تەندەرین بكات‪.‬‬

‫((مەرجەكانی بەشداریكردن))‬ ‫‪ .1‬ئەو كۆمپانیا ناوخۆییانەی بەشداری دەکەن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیایان لە وەزارەتی‬ ‫بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت و پسپۆڕی کشتوکاڵی بن‪.‬‬ ‫‪ .2‬ئەو كۆمپانیا نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت‬ ‫لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پسپۆڕی کشتوکاڵی بن‪.‬‬ ‫‪ .3‬ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە بەشدار دەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن‬ ‫وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پسپۆڕی کشتوکاڵی بن‪.‬‬

‫((مەرجەكانی بەشداریكردن))‬ ‫‪ .1‬ئەو كۆمپانیا ناوخۆییانەی بەشداری دەکەن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیایان لە وەزارەتی‬ ‫بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت و تایبەتمەندبن لە بواری کشتوکاڵی‪.‬‬ ‫‪ .2‬ئەو كۆمپانیا نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن‬ ‫وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تایبەتمەندبن لە بواری کشتوکاڵی‪.‬‬ ‫‪ .3‬ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە بەشدار دەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن‬ ‫وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تایبەتمەندبن لە بواری کشتوکاڵی‪.‬‬

‫((مەرجەكانی بەشداریكردن))‬ ‫‪ .1‬ئەو كۆمپانیا ناوخۆییانەی بەشداری دەکەن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیایان لە وەزارەتی‬ ‫بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت و تایبەتمەندبن لە بواری کشتوکاڵی‪.‬‬ ‫‪ .2‬ئەو كۆمپانیا نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن‬ ‫وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تایبەتمەندبن لە بواری کشتوکاڵی‪.‬‬ ‫‪ .3‬ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە بەشدار دەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن‬ ‫وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تایبەتمەندبن لە بواری کشتوکاڵی‪.‬‬

‫ئەحمەد عەلی ئەحمەد‬ ‫جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری‬ ‫‪2019/10/2‬‬

‫ئەحمەد عەلی ئەحمەد‬ ‫جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری‬ ‫‪2019/10/6‬‬

‫ئەحمەد عەلی ئەحمەد‬ ‫جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری‬ ‫‪2019/10/7‬‬

‫((مەرجەكانی بەشداریكردن))‬ ‫‪ .1‬ئەو كۆمپانیا ناوخۆییانەی کە بەشداری دەکەن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیایان لە وەزارەتی‬ ‫بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت و تایبەتمەندبن بە کاری کشتوکاڵ و هاوردەو‬ ‫هەناردەکردنی پێداویستیە کشتوکاڵییەکان‪.‬‬ ‫‪ .2‬ئەو كۆمپانیا نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە تایبەتمەند بن بە کاری کشتوکاڵ و هاوردەو‬ ‫هەناردەکردنی پێداویستیە کشتوکاڵییەکان و پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و‬ ‫پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان‪.‬‬ ‫‪ .3‬ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە بەشدار دەبن پێویستە تایبەتمەندبن بە کاری کشتوکاڵ و هاوردەو هەناردەکردنی‬ ‫پێداویستیە کشتوکاڵییەکان و پشتگیری کردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی‬ ‫حکومەتی هەرێمی کوردستان‪.‬‬ ‫ئەحمەد عەلی ئەحمەد‬ ‫جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری‬ ‫‪2019/9/30‬‬

‫پارێزگای سلێمانی‬ ‫كۆدی پرۆژە {‪ })SUL.G.)3161‬ساڵی ‪2019‬‬ ‫كەمكردنەوەی نهێنی‪ /‬بانگهێشتی(كراوە)‬ ‫بۆ پرۆژەی‪ :‬دابینکردنی قڕکەری کیمیاوی (قەاڵچۆکردنی نەخۆشی کوێری گەنم قڕکەری (ڕاکسیل))‬ ‫پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیاکان دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە‬ ‫بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە‪ ،‬سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری‪ /‬ب‪.‬گرێبەستەكان‪/‬‬ ‫فرۆشتنی تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی‪ ،‬بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر (‪ )200.000‬دوو سەد هەزار‬ ‫دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیاو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی‬ ‫ئەو کۆمپانیایەی كە پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت‪.‬‬ ‫‪ .1‬وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی (‪ )2019/10/3‬دەستپێدەكات تا رۆژی (‪ )2019/10/16‬لە كاتژمێر (‪)9‬ی‬ ‫سەرلەبەیانی تا كاتژمێر (‪)12:00‬ی نیوەڕۆ‪.‬‬ ‫‪ .2‬رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا (‪ )2019/10/21‬كاتژمێر (‪)10:00‬ی پێش نیوەڕۆ دەبێت‪.‬‬ ‫‪ .3‬رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی (‪ )2019/10/21‬دەبێت دوای داخستنی صندوقی‬ ‫تەندەر كاتژمێر (‪)10‬ی پێش نیوەڕۆ‪.‬‬ ‫‪ .4‬ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت‪ ،‬ئەوا یەكەم‬ ‫رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .5‬هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت‪.‬‬ ‫‪ .6‬ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە (‪ )90‬نەوەد رۆژ (رۆژی رۆژمێری)‪.‬‬ ‫‪ .7‬پێویستە لەسەر کۆمپانیا پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ(‪)2‬ی ساڵی (‪ )2016‬بێت‪.‬‬ ‫‪ .8‬پێویستە كۆمپانیاكان ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی ‪.2019‬‬ ‫‪ .9‬پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی سلێمانی كرابن بۆ ساڵی ‪.2019‬‬ ‫‪ .10‬پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی‬ ‫كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە‪.‬‬ ‫‪ .11‬پێویستە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو واژۆ بکات یان کەسێکی ڕێگەپێدراو (تخویل) بەنوسراوی فەرمی‬ ‫دیاری بکات‪.‬‬ ‫‪ .12‬بارمتەی سەرەتایی‪ /‬بەڵێننامەی نوسراو بۆ دەستەبەركردنی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .13‬مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت‪.‬‬ ‫‪ .14‬ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (‪ )90‬رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر‪.‬‬ ‫‪ .15‬دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێتو ڕەت‬ ‫دەكرێتەوە‪.‬‬ ‫‪ .16‬پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی‬ ‫سپاردن‪.‬‬ ‫‪ .17‬پێویستە كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات‬ ‫و ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت‪.‬‬ ‫‪ .18‬پێویستە کۆمپانیا لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا‬ ‫هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات‪.‬‬ ‫‪ .19‬پێویستە بەڵێندەر لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیڵ (‪)email‬و ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت‬ ‫بەخۆی پێشكەش بكات‪.‬‬ ‫‪ .20‬كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بكات‪.‬‬ ‫‪ .21‬كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر بەڵگەنامەکانی ستاندەری ئەم پرۆژەیە سەردانی‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان هۆبەی تەندەرین بكات‪.‬‬ ‫((مەرجەكانی بەشداریكردن))‬ ‫‪ .1‬ئەو كۆمپانیا ناوخۆییانەی بەشداری دەکەن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیایان لە وەزارەتی‬ ‫بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت و پسپۆڕی کشتوکاڵی بن‪.‬‬ ‫‪ .2‬ئەو كۆمپانیا نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت‬ ‫لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پسپۆڕی کشتوکاڵی بن‪.‬‬ ‫‪ .3‬ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە بەشدار دەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن‬ ‫وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پسپۆڕی کشتوکاڵی بن‪.‬‬


‫وو�‬ ‫د ی��دو�� ب ۆ� چ�� ن‬

‫‪18‬‬

‫د‪ .‬محەمەد شوانی‬

‫د‪.‬کامەران مەنتک‬

‫زانكۆی سەاڵحەدین‪ /‬هەولێر‬

‫گرفتەكانی زانكۆو بوارەكانی‬ ‫چاكسازی خوێندنی بااڵ‬ ‫لە هەرێمی كوردستان‬ ‫بەشی یەكەم (‪)4-1‬‬ ‫مەبەست لە خوێندنی بااڵ‪ ،‬خوێندنە لە چوارچێوەی پسپۆڕیەكدا‪ ،‬واتە‬ ‫وەرگرتنی تایبەتمەندی و پسپۆڕی لە بوارێكی زانستی و پیشەیی و هونەری‬ ‫دیاریكراودا‪ ،‬بەشێوەیەكی گشتی لە جیهاندا ئەم پرۆسەیەش بۆ سێ قۆناغی‬ ‫جیاواز دابەش دەكرێت‪:‬‬ ‫أ‪ -‬خوێندنی بەرایی‪ ،‬ماوەكەی لە دوو ساڵەوە تا شەش ساڵە‪ ،‬بەپێی‬ ‫سیستمی خوێندن لە كۆمەڵگاكاندا لەژێر ناوی (پەیمانگاو سكوڵ و فاكەڵتی‬ ‫وكۆلێژو ئەكادیمی و‪...‬هتد) دیاریكراوە‪ ،‬لەم ماوەیەدا خوێندكار هێڵە گشتی و‬ ‫دەروازەكانی بوارێكی زانستی فێر دەبێت و پێویستە رێبازەكانی جیاكردنەوەی‬ ‫مەعریفەی زانستی لە جۆرەكانی تری مەعریفە فێر بێت و ئاشنای ئەو كایە‬ ‫زانستیە بێت كە بڕیارە پسپۆڕی تێدا وەربگرێت‪.‬‬ ‫ب‪-‬دبلۆمی بااڵ یان ماستەر (لە ساڵێكەوە بۆ دوو ساڵە) تیایدا خوێندكار‬ ‫یاساو رێساكانی توێژینەوەكردن و چۆنیەتی قوڵ بونەوەو گەڕان بەدوای‬ ‫مەعریفەی زانستیدا فێر دەبێت‪ ،‬ئامادە دەبێت بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی‬ ‫قوڵ و دۆزینەوەو داهێنان لە بوارەكەیدا‪ ،‬هەر لە رووی زمانەوانیشەوە ماستەر‬ ‫واتە خۆئامادەكردن‪،‬یان ئامادە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە‪ ،‬كە هێشتا ئەنجامی‬ ‫نەداوە ‪.‬‬ ‫ج‪-‬دكتۆرا‪ :‬واتە دۆزەرەوەی تێز‪ ،‬یان خستنەرووی بیرۆكەیەك كە پێشتر‬ ‫نەخرابێتەروو‪ ،‬هەڵگری دكتۆرا دەبێ تواناو لێهاتوییەكی تەواوی هەبێت لە‬ ‫بوارەكەی خۆیدا‪ ،‬تەواو شارەزای توێژینەوەكردن و رێبازەكانی توێژینەوەو‬ ‫میتۆدەكانی ئەو كایە زانستیەو پسپۆڕیەكی وردی لەو چوارچێوەیەدا هەبێت‪،‬‬ ‫كۆی ئەم سێ قۆناغە پێكەوە‪ ،‬بە خوێندنی بااڵ یان (خوێندنا بڵند) ناو‬ ‫دەبرێت‪ ،‬بڕینی هەرسێ قۆناغەكە تا رادەیەك ئەو (دوازدە عیلمەیە) كە جاران‬ ‫لە دوا قۆناغدا بە مەالكانیان دەگوت ‪.‬‬ ‫مێژووی دروستبوون و سەرهەڵدانی خوێندنی زانكۆیی لە كوردستانی عێراقدا‬ ‫بۆ پەنجا ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە‪ ،‬نیو سەدەیە ئێمە زانكۆمان هەیە‪،‬‬ ‫لە ساڵی ‪ 1969‬بڕیاری كردنەوەی زانكۆی سلێمانی درا‪ ،‬ئەوەی سەرەتای‬ ‫هەشتاكانی لە بیر بێت دەزانێت ئەم زانكۆیە چ رۆڵێكی نەتەوەیی گرنگ و‬ ‫كاریگەری هەبووە لە پێگەیاندنی كادری ئەكادیمی و هۆشیاری سیاسی و‬ ‫بژاردەی رۆشنبیری و هونەری لە كوردستاندا‪ ،‬بۆیە هەق بوو لە كوردستان‪،‬‬ ‫یان بە الیەنی كەمەوە لە سلێمانی لە ‪ 2019‬وەكو یۆبیلی زێڕین لە یادی پەنجا‬ ‫ساڵەی زانكۆی سلێمانیدا وەكو یەكەم زانكۆ لە كوردستان‪ ،‬كۆنفرانسێكی‬ ‫زانستی گەورە ئەنجامبدرایە‪ ،‬هەڵسەنگاندنێك بۆ پەنجا ساڵ تەمەنی زانكۆ و‬ ‫گۆارنكاریەكانی ئەم مێژووەو پێویستیەكانی ئەم قۆناغە بكرایە بەاڵم بەداخەوە‬ ‫هێندەی من ئاگادار بم بیری لێ نەكراوەتەوە‪.‬‬ ‫بەتایبەت لە رۆژگارێكدا كەرتی خوێندنی بااڵش وەكو هەموو كایەكانی‬ ‫تری ژیانی كۆمەڵگاكەمان رووبەڕووی گرفتی گەورە بووەتەوەو پێویستیان بە‬ ‫چارەسەر كردنە ‪.‬‬ ‫پێش ئەوەی باسی گرفتەكانی خوێندنی بااڵ بكەین لە هەرێمی كوردستاندا‪،‬‬ ‫پێویستە وەاڵمی ئەو پرسیارە بدەینەوە ئایا پایەو كۆڵەکەو بنەماكانی زانكۆی‬ ‫پێشكەوتوو چین؟ زانكۆكان چۆن دەتوانن لە پۆلێنكردن و ریزبەندی جیهانیدا‬ ‫پێگەی بااڵتر بگرن؟ بۆ ئەوەی ئاسانكاریمان بۆ بكات بۆ دەستنیشانكردنی ئەو‬ ‫بوارانەی پێویستە لە هەرێمی كوردستاندا چاكسازیان تێدا بكرێت‪:‬‬ ‫‪-1‬پرۆگرام و ئامانج و روئیاو وێناكردنی ئایندە‪ ،‬واتە پەیامی بەشە‬ ‫زانستیەكان چین؟ دەیانەوێت چ دەرهاویشتەیەكی مەعریفی یان كردەیی یان‬ ‫فێركاریان هەبێت؟ ‪.‬‬ ‫ئەمڕۆ لە جیهاندا یەكەمین بنەمای پۆلێنكردنی زانكۆكاكان ئەم‬ ‫تایبەتمەندیەی زانكۆكانە‪ ،‬واتە لە بنەڕەتدا ئەم زانكۆیە یان ئەم كۆلێژە‬ ‫یان ئەم بەشە زانستیە بۆچی دامەزراوە؟ بۆ نمونە لەم بارەوە سێ ئەركی‬ ‫بنچینەیی هەیە‪( :‬وانە گوتنەوەو فێركردن) (توێژینەوەی زانستی) (خزمەتی‬ ‫كۆمەڵگا)‪ .‬ئیتر ئەوانەی هەڵسەنگاندن دەكەن لەسەر ئەم بنەمایە سەیری هەر‬ ‫زانكۆیەك دەكەن و بڕیار دەدەن چیی كردووەو چۆن بووە؟‬ ‫‪-2‬شوێن و ئامێرو كەرەستەو بیناو مەرجە فیزیكییەكانی پێگەیاندن‪ ،‬واتە‬ ‫ئەو تەكنیكانەی بۆ گەیاندنی ئەو پەیام و روانگەیە پێویستن‪ ،‬شوێن و ژینگەی‬ ‫ئەكادیمی مەرجی سەرەكیە بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفە و پێگەیاندن‪.‬‬ ‫‪-3‬مامۆستا‪ :‬رەگەزێكی زۆر گرنگی ناو پرۆسەی خوێندنی بااڵیە‪ ،‬هەموو‬ ‫دامەزراوەو دامودەزگاكانی تایبەت بە پۆلێنكردنی زانكۆكان لە جیهاندا‬ ‫زۆر جەخت دەكەنە سەر مامۆستا بۆ نمونە دامەزراوەی (ئارو) لە زانكۆی‬ ‫جیاوجۆنگ لە شەنگەهای لە چین كە بەناوبانگترین دامەزراوەیەكە بۆ‬ ‫پۆلێنكردنی زانكۆكان (‪ )40‬چل نمرەی بۆ مامۆستاو كارەكانی مامۆستا داناوە‬ ‫لە هەڵسەنگاندنی زانكۆكاندا‪ ،‬لەم هەڵسەنگاندنەشەدا چەند پرسیارێك دەكات‬ ‫وەكو (چەند لە مامۆستاكانی ئەو زانكۆیە ویسامی فیلدز یان خەاڵتی نۆبڵ یان‬ ‫داهێنان و دۆزینەوەیەكیان كردووە)‪( ،‬لە لیستی یۆنسكۆدا دە هەزار زانكۆی‬ ‫یەكەم وەردەگرێت‪ ،‬لەناو ئەو دە هەزارە لە رێگای پشكنین و هەڵسەنگاندنێكی‬ ‫وردەوە دوو هەزار زانكۆ هەڵدەبژێرێت‪ ،‬لە هەنگاوی دووەمدا بەپێی چەند‬ ‫پێوەرێك هەزار زانكۆ دیاری دەكات‪ ،‬لەناو ئەوانیشدا پێوەرێك پەیڕەو دەكات‪،‬‬ ‫تا پێنجسەد زانكۆی یەكەم لەسەر ئاستی جیهان دیاری بكات‪ .‬هەموو ساڵێك لە‬ ‫مانگی ئەیلولدا باڵوی دەكاتەوە‪ ،‬بۆیە ناكرێت مامۆستای زانكۆ بە دامەزراندنی‬ ‫هەمیشەیی بێت و هیچ ترسێكی نەبێت لەسەر لەدەستدانی كارەكەی ‪.‬‬ ‫‪-4‬خوێندكار‪ :‬لە سیستمی پەروەردەی مۆدێرندا چەقی پەروەردە قوتابی و‬ ‫خوێندكارە‪ ،‬دەبێ لە روانگەی ئەوەوە سەیری خوێندكار بكرێت (كە جەستەو‬ ‫دەرون و ئەقڵە‪ ،‬وەرگرێكی ئیجابیەو ئینپوتە‪ ،‬سەربەخۆو بەڕێزە‪ ،‬تەوەری‬ ‫هەرە سەرەكیە لە پرۆسەی پەروەردەو خوێندندا)‪ ،‬بەپێچەوانەوە الی ئێمە‬ ‫ئەم تەوەرە گرنگە وەكو پاشكۆ سەیر دەكرێن و بێ ئومێد كراون‪ ،‬لە ئەنجامی‬ ‫ئەوەشدا گروپی توندڕەو و كۆچكردن بۆ دەرەوەو الدان و تاوان و نەخۆشی‬ ‫دەرونی باڵوبوەتەوە ناو ئەم توێژەدا‪.‬‬ ‫‪-5‬ئەقڵی كارگێڕی مۆدێرن و بەڕێوەبردنی مەدەنیانەو بە دامەزراوەیی كردن‪،‬‬ ‫دامەزراندن بەپێی سی ڤی و لێهاتوویی و شارەزایی و پسپۆری‪ ،‬نەهێشتنی‬ ‫رۆتین و كاریگەری كۆمەاڵیەتی و ئابوری و سیاسی لەسەر كارو چاالكی و‬ ‫روانگەی زانستی دامەزراوەكانی خوێندنی بااڵ‪.‬‬

‫ئەو خۆنیشاندانانەی چەند رۆژێكە بەغدای‬ ‫پایتەخت و ژمارەیەك لە شاری تری لە ناوەڕاست‬ ‫و باشووری ئێراق گرتۆتەوە‪ ،‬بەر لەهەموو شتێك‬ ‫دەرئەنجامی ئەو گەندەڵی و پاشاگەردانی و‬ ‫نا دادپەروەرییە‪ ،‬كە لەو ناوچانە دەگوزەرێت‪،‬‬ ‫سەرباری ئەو هەڵبژاردنە ساختەو بێهیوایانەی‬ ‫ئەنجام دەدرێت‪ ،‬دەسەاڵتی سیاسی لە بەغدا‬ ‫هیچ رەوایەتیەكی نەماوە‪ ،‬بۆیە هەموو مرۆڤێكی‬ ‫ئازادیخواز پێویستە پاڵپشتی و الیەنگری ئەو‬ ‫خۆنیشاندانانە بكات‪ .‬بەاڵم ئەمە تەنیا دیوێكی‬ ‫مەسەلەكەیە‪ ،‬دیوەكەی تری پەیوەندی بە‬ ‫رەهەندە هەرێمی و جیهانییەكەوە هەیە‪ ،‬كە چۆن‬ ‫ئەو مافە رەوایانانەی خەڵك دەخەنە دوو توێی‬ ‫بەرژەوەندە سیاسی و هاوسەنگیە هەرێمایەتیە‬ ‫ئاڵۆزەكان!‪.‬‬ ‫بێگومان ئەمەش شتێكی ئاساییە‪ ،‬لەبەرئەوەی‬ ‫ئێستا ئێراق وەكو دەسەاڵتی سیاسی و‬ ‫جوگرافی كەوتۆتە ژێر كاریگەری راستەوخۆ و‬ ‫نا راستەوخۆی هێزە هەرێمی و جیهانیەكان‪،‬‬ ‫كە هەر الیەنەی دەیەوێت بەرژەوەندیه‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫خۆنیشاندانەكانی بەغداو‬ ‫دەرئەنجامەكانی لەسەر هەرێم‬

‫ستراتیژیەكانی خۆی بپارێزێت‪ .‬دەرئەنجامی ئەو‬ ‫خۆنیشاندانانە هەرچیەك بێت هیچ لە بایەخی‬ ‫ئەوە ناگۆڕێت‪ ،‬كە سەرەتای قۆناغێكی نوێیە‬ ‫لە ئێراق بە ڕێوەیە‪ ،‬ئەو سەرەتایە بەرەو دوو‬ ‫ئاڕاستەی پێچەوانەی یەكتر كاردەكات‪ ،‬لە الیەك‬ ‫بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دامەزراندنی دەسەاڵتێكی‬ ‫دادپەروەرانەتر‪ ،‬لە الیەكی تر بۆ قووڵكردنەوەی‬ ‫نا سەقامگیریەكان و بە سوریا كردنی ئێراق‬ ‫هەنگاو دەنێت‪ .‬بەهۆی بوونی میلیشیاو هێزی‬ ‫چەكداری زۆرو جیاواز‪ ،‬بۆ ماوەیەكی رەنگ بێت‬ ‫زۆر دوور نا‪ ،‬ئەگەری دووەم بەهێزترە‪ ،‬كە بە‬ ‫داخەوە ئەمە دۆخەكە زۆر ئاڵۆزتر دەكات و‬ ‫دواتر دەگاتە ئەو ئامانجانەی خەڵك كاری بۆ‬ ‫دەكات‪ ،‬ئەمەش ماوەیەكی دەوێت و دەوەستێتە‬ ‫ئەو مامەڵە سیاسی و جیۆپۆلەتیكانەی لە‬ ‫پشت پەردەكانەوە لە نێوان هێزە هەرێمی و‬ ‫نێودەوڵەتیەكان ئەنجام دەدرێت‪ .‬بڵێسەی‬ ‫سەركەوتنی ئەو خۆنیشاندانانە گومانی تیا‬ ‫نیە بۆ زۆر شوێن دەپەڕێتەوە چوارچێوە‬ ‫جوگرافیەكەی خۆی دەبەزێنێت و رەنگه بێت‬ ‫لە كۆتایدا سیستەمی سیاسی هەموو ناوچەكە‬ ‫بخاتە مەترسیەوەو گۆڕانكاریەكی بنەڕەتی لە‬ ‫فەزای سیاسەتی هەرێمی دروست بكات‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەوەی گومانی تیانیە ئەو بڵێسەیە‬

‫بەر لە هەموو شوێنێك دەپەڕێتەوە هەرێمی‬ ‫كوردستان!‪ .‬ئەگەر لەبەغدا دەستكەوتی باش بە‬ ‫دەست بێت!‪ .‬راستە دۆخی هەرێمی كوردستان‬ ‫بە بەراورد لەگەڵ پارچەكانی تری ئێراق جۆرە‬ ‫جیاوازیەكی هەیە‪ ،‬بەاڵم لە رووی سیاسەوە‬ ‫دەسەاڵتدارانی ئەو هەرێمەش دووچاری هەمان‬ ‫ئەو نەخۆشیانە هاتوون‪ ،‬كە دەسەاڵتدارانی‬ ‫ئێراق تووشی بوون‪ ،‬تووڕەیی و بێزاری خەڵكی‬ ‫كوردستان هەرگیز لە تووڕەیی و بێزاری‬ ‫ناوچەكانی تری ئێراق كەمتر نیە‪ ،‬وەكو ئەوان‬ ‫متمانە بە دەسەاڵتداران و پڕۆژەی هەڵبژاردن‬ ‫نەماوە‪ ،‬دوا هەڵبژاردن رێژەی بەشدارینەكردنی‬ ‫خەڵك‪ ،‬كە زۆرینەیەكی رەها بوو ئاماژەیەكی‬ ‫روونە بۆ ئەوەی خەڵك لە كوردستانیش باوەڕی‬ ‫بە خەباتی سیاسی و پەرلەمانی نەماوە‪ ،‬ئەمە‬ ‫ئەگەری توندو تیژی و رووبەرووبوونەوەی‬ ‫چەكداری زیاتر دەكات لە هەر گۆڕانكاریەك لە‬ ‫هەرێم بێتە ئارا‪.‬‬ ‫بە داخەوە زۆر لە خوێندەواران و چاودێرانی‬ ‫كورد پێیان وایە بەهۆی بێهیوابوونی خەڵكی‬ ‫كوردستان‪،‬‬ ‫ئە گە ر ی‬ ‫پەڕینەوەی‬

‫بەختیار شێخ عوسمان‬

‫د‪ .‬سەردار عەزیز‬

‫خوێندنەوەیەکی سەرەتایی‬ ‫بۆ بڕیارەکەی ترەمپ‬

‫درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ‪١١‬ی‬ ‫شەو‪ ،‬کۆشکی سپی بەیانێکی باڵو کردوەتەوە کە‬ ‫هاوشێوەی بڕیارەکەی هاوینی پێشوی ترامپە‪ .‬لە‬ ‫بەیانەکەدا ترەمپ دەڵێت بەمزوانە تورکیا دەست‬ ‫دەکات بە چونە ژورەوە بۆ باکوری سوریا‪ .‬ئەم‬ ‫هەنگاوە لە بەیاننامەکەدا وەک پالنێکی کۆنی‬ ‫تورکیا لە قەڵەم دراوە‪.‬‬ ‫هێزە ئەمریکیەکان پشتیوانی ئەم هەنگاوە ناکەن‬ ‫و بەشداری تیادا ناکەن‪ .‬سوپای ئەمریکا پاش‬ ‫تێکشکانی داعش‪ ،‬چیدی لەوێ نابێت‪ ،‬بەیاننامەکە‬ ‫دەڵێت‪.‬‬ ‫بڕگەی دوەمی بەیاننامەکە باس لەوە دەکات کە‬ ‫ئەمریکا هەوڵی زۆری داوە لە گەڵ واڵتانی ئەوروپی‬ ‫‪ :‬فەرەنسا‪ ،‬ئەڵمانیا و ئەوانیتر بۆ ئەوەی داعشە‬ ‫بەندکراوەکانیان وەربگرنەوە‪ ،‬بەاڵم ڕازی نەبوون‪.‬‬ ‫ئەمریکا ئامادەنیە ئەم بەندیانە الی خۆی بهێڵێتەوە‬ ‫کە سااڵنێکی زۆر بەند دەبن و تێچونی زۆری دەوێت‪.‬‬ ‫ئەمە پوختەی بەیاننامەکەیە‪.‬‬

‫بەیاننامەکە کۆمەڵێک خەسڵەتی هەیە‪:‬‬

‫یەکەم‪ ،‬هاوشێوەی بڕیارەکەی پێشوی ترەمپە‪.‬‬ ‫بڕیارەکەی پێشوی ترەمپ ‪ ،‬یەکێك بوو لە‬ ‫هاندەرەکانی حکومەتی تورکی کە بڕوا بەوە بهێنێت‬ ‫کە ترەمپ هاوڕای ئەردۆگانە‪ ،‬بەاڵم ئیدارەکەی‬ ‫دژیەتی‪ ،‬بۆیە تورکەکان هەمیشە لەو بڕوایەوە‬ ‫کاریان دەکرد‪ ،‬کە دەرئەنجام بڕیار بڕیاری ترەمپ‬ ‫دەبێت‪.‬‬ ‫دووەم‪ ،‬ترەمپ و ئەردۆگان بڕیار وەهابو‬ ‫لە کۆبونەوەی نەتەوە‪-‬یەکگرتوەکان یەکتر‬ ‫ببینن‪ ،‬ئەردۆگان پێش سەفەرەکەی ئەمەی بە‬ ‫جەماوەرەکەی ووت لە ئاسکی‪-‬شەهیر‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەرچەندە ئەردۆگان لە خوانە گشتیەکەی ترەمپدا‬ ‫بەشدار بوو‪ ،‬بەاڵم ڕوبەڕو یەکتریان نەبینی‪ ،‬وەها‬ ‫دیارە ئەم تەلەفونە لە بڕی دیدارەکە بوە‪.‬‬ ‫سێ‪ ،‬چونکە ڕۆژی یەکشەممە‪ ،‬نزیکەی نیوەشەو‬ ‫بوە‪ ،‬ئەوانەی چاودێرن دەڵێن ترەمپ پرسی بە‬

‫کەس نەکردوە‪ .‬ئەمەش وەها دەکات کە بپرسین‪،‬‬ ‫ئەمرۆ کە سەرەتای هەفتەیە‪ ،‬ئیدارەی ترەمپ چی‬ ‫دەڵێت‪ ،‬بە تایبەتی کە لە چەند ڕۆژی ڕابوردودا‬ ‫پەنتاگۆن ئاگاداری تورکیایان کردەوە لە نەهاتنە‬ ‫ناوەوە‪.‬‬ ‫چوار‪ ،‬داڕشتنی بەیاننامەکەی ترەمپ زیاتر بە‬ ‫ئاراستەی ناوخۆیە‪ .‬بە گشتی چەند تەوەرەیەک لە‬ ‫خۆی دەگرێت‪ :‬یەکەم‪ ،‬کۆتایی هێنان بە داعش‪،‬‬ ‫دوەم‪ ،‬کشانەوەی سەربازی ئەمریکی‪ ،‬سێیەم‪،‬‬ ‫ئامادەنەبون بۆ پارە خەرجکردن بۆ واڵتانی تر‪.‬‬ ‫چوارهەم‪ ،‬سپاردنی ئەرک بە ئەوانیتر‪ .‬پێنجەم‪،‬‬ ‫بڕیاردان لە بەرامبەر سەرسەختی ئەوانیتردا‪ .‬ئەمانە‬ ‫هەمو خەسڵەتەکانی خیتاب و دیدی ترەمپن‪ ،‬لە‬ ‫گەڵ دەنگدەرانیدا‪.‬‬ ‫پێنجەم‪ ،‬لە کاتێکدا کە وەرزی بانگەشەیە‪ ،‬ئەم‬ ‫بڕیارەی ترەمپ نەک تەنها لە الیەن ئیدرارەکەیەوە‪،‬‬ ‫بەڵکو لە الیەن ڕکەبەرانیشیەوە دەبێتە جێگەی‬ ‫ڕەخنە‪ .‬چونکە‪ ،‬وەها دیارە کە بڕیارێکی تاکە‬ ‫کەسیە‪ .‬بەاڵم ترەمپ هێندە گوێ بە دەرئەنجامەکەی‬ ‫نادات‪ ،‬گرنگ ئەوەیە کە ئەو هەنگاوەکەی ناوە‪،‬‬ ‫ئەوەش گرنگترین شتە بۆ دەنگدارانی‪ ،‬کە بە‬ ‫گشتی خەڵکانی کەم ئاگا و گوێپێنەدەرن بۆ کێشە‬ ‫دەرەکیەکان‪.‬‬ ‫شەشەم‪ ،‬ترەمپ خۆی لە ئێستادا لە دۆخێکی‬ ‫سەختدایە پاش ئەوەی کە کۆنگریس لێپێچینەوەیان‬ ‫دەستپێکردوە لە هەوڵەکانی ترەمپ لە گەڵ‬ ‫سەرۆکی ئۆکرانیادا‪ ،‬دەربارەی گەندەڵیەکانی‬ ‫کوڕەکەی جۆ بایدن‪ .‬ئایا ترەمپ قەیران دروست‬ ‫دەکات بۆ پۆشینی قەیرانەکەی‪.‬‬ ‫لەمڕۆوە پەرچەکردارەکان دەردەکەون‪ .‬هەرچەندە‬ ‫ئیدرەکە ئێستا الوازترە لە جاران‪ .‬نەمانی خەڵکانی‬ ‫وەک ماتییسو بۆڵتن‪ ،‬گۆڕانکاری کردوە لە ڕەوتی‬ ‫سیاسەتی ئیدارەکە‪.‬‬ ‫ئەم هەنگاوە بە خێرایی ڕونادات‪ .‬دیارە کورد‬ ‫زەرەرمەندی یەکەم دەبێت‪ ،‬بەاڵم ئەمریکاش هیچ‬ ‫سودێکی لێنابینیت‪.‬‬

‫کاسپەرێک‬ ‫لە شۆفێری ئەمنەکانی ڕژێمەوە بۆ بازرگانێکی پلەدار‬ ‫حیزبە‬ ‫ماهیەتی‬ ‫بۆئەوەی‬ ‫دەسەاڵتدارەکان ڕون بێت لەالت‪،‬‬ ‫بڕوانە لەو کۆمپانیاو کارەکتەرانەی کە‬ ‫کارە ئابوری و داراییەکانی حیزب بە‬ ‫ئاشکرا یان بە نهێنی بەڕێوەدەبەن و‬ ‫لە تەندەرەکانی حکومەت و قۆرغکردنی‬ ‫بازاڕدا دەبنە کوڕی سێو لە باخەڵ‪.‬‬ ‫نمونەیەک لەوانە‪:‬‬ ‫پێش ڕاپەڕین‪ ،‬بە پیشەی شۆفێری‬ ‫بۆ نەقیبێکی پۆلیسی دائیرەی ئەنفالی‬ ‫چەمچەماڵ‪ ،‬خزمەتکاری پیاوانی ڕژێم‬ ‫بوو‪ .‬هێندە ئازاری گەنجانی ئەو شارەی‬ ‫داوە‪ ،‬هەر بۆیە هەر لە ڕاپەڕینەوە نیوە‬ ‫یاساغە لە شاری شەهیداندا‪.‬‬ ‫ئەمێستا بازرگانێکە لە الپەڕەی‬ ‫هەموو تەندەرێکدا دێڕی سورە‪ ،‬ئیمزای‬ ‫پەیوەستنامە هەر لە خۆی دێ‪،‬‬ ‫هەرچەندە لە جێبەجێکردندا‪ ،‬ئەم سوارو‬ ‫میری دەبێتە پیادە‪.‬‬ ‫پەیوەستنامەیەک لەگەڵ شارەوانی‪:‬‬ ‫لە شانزە خاڵی ڕەبەق تەنیا خاڵی‬ ‫دەستپێکردنی هاتۆتە جێبەجێکردن‪ ،‬لە‬ ‫پانزە خاڵەکەی تری‪ ،‬جەنابی سەرۆکی‬ ‫شارەوانی نیگەرانەو لیژنەی بێئەنجامی‬ ‫پێکهێناوە و پێدەچێت بێدەنگی بۆ‬ ‫هەردوال باش بێت‪.‬‬ ‫لە ڕۆتیناتی تەندەردا کە ئاسایش‬ ‫دەبێتە تەڕەف و تەدقیق‪ ،‬ئیتر ئاوی لیخن‬ ‫دروست دەبێت‪ ،‬باشترین مەلەوانیش ئەم‬ ‫کاسپەرە خۆیەتی‪.‬‬ ‫بازرگانێکی الواز دەبوو‪ ،‬ئەگەر‬ ‫ئەستێرەکانی بانی شانی و پشتگیری‬ ‫ئیدارە گشتییەکەی (ی‪.‬ن‪.‬ک) لە پشتی‬ ‫نەبایە (خۆی وا دەڵێ و شەرمی لە‬ ‫کەسیش نیە)‪.‬‬ ‫ئەستێرەکانی سەر شانی بە شەوی‬

‫ژمارە‪1174 /‬‬ ‫فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی‪2/‬‬ ‫بەروار‪2019/10/6 /‬‬ ‫ئاگاداری‬ ‫بەپێی ئەو داوایەی کە لەالیەن (صالح بهاءالدین صالح) پێشکەش بە فەرمانگەکەمان کراوە خاوەنی (فڕنی ‪ -‬گوڵیا ‪ -‬بۆ دروستکردنی‬ ‫صەمون‪ /‬پرۆژەی بچوک) لە بەرواری (‪ )2019/5/14‬داوای تۆمارکردنی ئەو ئامێرانەی کردووە کە لە (ڕزگاری) دانراون کە ئامێرەکانیان‬ ‫لە خوارەوە دیاریکراوە بەپێی پەیڕەوی یاسای دادنووسانی ژمارە (‪)33‬ی ساڵی (‪)199٨‬ی بەرکار لە هەرێمی کوردستان باڵودەکەینەوە‪.‬‬ ‫جا هەرکەسێ خۆی بە پەیوەندیدار یان خاوەنی هەریەک لەو ئامێرانە دادەنێ لەماوەی (‪ )15‬پانزە ڕۆژدا سەردانی ئەم فەرمانگەیە بکات‪،‬‬ ‫بە پێچەوانەوە ناچارین بەناوی داواکارەوە تۆماری دەکەین و بڕوانامەی تۆماری ئامێرەکانی پێ دەدرێت‪.‬‬ ‫لەگەڵ رێزدا‪...‬‬

‫ئامێرەکان‪:‬‬ ‫‪ .1‬ئامێری فڕنی ‪ 4‬چوار خانەیی‪ /‬ئێرانی‪.‬‬ ‫بێ ژمارە ‪ -‬کارەبای و غازی‪.‬‬ ‫‪ .2‬ئامێری هەویرشێل‪ /‬عجانە‪ /‬نەمسا‪.‬‬ ‫بێ ژمارە ‪ -‬کارەبای‪.‬‬

‫سۆران یادگار رشید‬ ‫دادنوسی یەکەمی فەرمانگەی دادنوسی سلێمانی‪2/‬‬ ‫‪2019/9/15‬‬

‫خۆنیشاندانەكان بۆ هەرێم زۆر نیە‪ ،‬بەاڵم بە‬ ‫پێچەوانەوە‪ ،‬بێهیوابوونی خەڵك بەهۆی ملكەچ‬ ‫بوونەوە نیە بۆ ئەو دۆخە سیاسی و ئابوورییەی‬ ‫سەپێنراوەتە سەری‪ ،‬بەڵكو تەنیا بێ متمانەییە‬ ‫بەو هێزانەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسیدا وەك‬ ‫گەڕۆكێك (مهرج) ێك نواندن دەكەن‪ ،‬نەك‬ ‫بێ متمانە بوون بە زەرورەتی گۆڕانكاری و‬ ‫دامەزراندنی دەسەاڵتێكی تر‪ ،‬كە رەنگدانەوەی‬ ‫ویست و خەونەكانی خەڵك بێت‪ .‬ئەو هێزانەی‬ ‫لە گۆڕەپانەكەدان‪ ،‬هیچ كامێكیان ناتوانێت‬ ‫سەركردایەتی و پیشەنگی گۆڕانكاریەكی لەو‬ ‫شێوەیە بكات‪ ،‬بەاڵم گۆڕانكاریە پۆزەتیڤەكانی‬ ‫ئێراق‪ ،‬ئەگەر لەبەرژەوەندی خەڵك بشكێتەوە‬ ‫دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی خەڵك و دروست‬ ‫بوونی سەركردایەتی مەیدانی نوێ‪ ،‬ئەو كاتە ئەو‬ ‫هێزانەی لە ئارادان‪ ،‬بە هەموو رەنگەكانیانەوە‬ ‫دەخرێنە بەردەم دادگای خەڵك و بەرپرسیاریەتی‬ ‫ئەو هەموو تاوان و گەندەڵی و نادادپەروەریەیان‬ ‫دەخرێتە ئەستۆ‪ .‬دەسەاڵتدارانی كوردی بە‬ ‫تەواوی دركیان بەمە كردووە بۆیە هەر لە‬ ‫ئێستاوە سیناریۆ بۆ كەمكردنەوەو بڕینی‬ ‫هێڵەكانی ئەنتەرنێت و تۆڕە كۆمەاڵیەتیەكان‬ ‫دادەنێن‪.‬بەاڵم لە كۆتایدا‪ ،‬كە زەنگی حەشرەكە‬ ‫لێیدا هیچ شتێك فریایان ناكەوێت!‪.‬‬

‫تار زێدەتر دەدرەوشێتەوە‪ ،‬شەو هەیە‬ ‫دەبێتە لیوا‪ ،‬بەڕۆژی ڕوناک دادەبەزێت‬ ‫و لە عەقید خۆی دەگرێتەوە (بەحیساب‬ ‫خانەنشینیشە)‪ .‬دوو تڕومبێل لە پاسەوان‪،‬‬ ‫پاسەوان بە جلی سەربازی‪ ،‬بەاڵم لەکاتی‬ ‫تردا بە جلی ئیشەوە دەبینرێنەوە‪،‬‬ ‫ئەو دەزگایەی کە (بەناو) ئەم پلەدارە‬ ‫کاری تێدا دەکات هێندە سامناکە هەر‬ ‫ناوهێنانی ڕەنگی هاواڵتی زەرد دەکا‪.‬‬ ‫ژمارەی ئەستێرەکانی سەر شانی‬ ‫دەقات بکەیتەوە‪ ،‬هێشتا ناکاتە ژمارەی‬ ‫پارک و بیناو کابینەو زەوی و شتەکانی‬ ‫تری کە بەعەقدی عەجایب ڕوپۆشکراوە‪.‬‬ ‫وەکو کوللە وایە بۆ پارکی ئۆتۆمبێل‪،‬‬ ‫ئەوێ ساڵێ پارچە زەوی نێوان دادگاو‬ ‫تاپۆی سیمڕێژ کرد لەبۆ خۆی‪ ،‬وەسڵی‬ ‫پارەی بۆ تڕۆمبێالن یەک یەک دەبڕی‪،‬‬ ‫تا داواکاری گشتی پێیزانی‪ ،‬بەڕاست‬ ‫کەیسەکەی الی داواکار چی بەسەرهات؟‬ ‫ئەوێ ڕۆژێ پارکێکی تری نزیک بە‬ ‫دوو دائیرەی وەزارەتی ناوخۆی سیمڕێژ‪،‬‬ ‫ڕەنگە ئەمە یەکەم جار بێت کە لە قافا‬ ‫گیرابێت‪ ،‬ڕوبەڕوی هێزی تەجاوازاتی‬ ‫شارەوانی بوبێتەوە و شکستی هێنا بێت‪.‬‬ ‫کام دائیرە قەاڵی بەرزە و لە گرتن‬ ‫نایە‪ ،‬لەالی ئەم تەنیا هەفتەی یەکەمی‬ ‫تۆزێک زەحمەتە‪ ،‬ئیتر ئەگەر سەرەویشی‬ ‫بۆ نەگیرێت‪ ،‬خوارەوە وا بنکۆڵ دەکات‪،‬‬ ‫کە سەرەوە لەڕ و الواز لێیدەرچێت ‪.‬‬ ‫پارساڵ بەڕێوەبەرێکی سەر بە وەزارەتی‬ ‫ناوخۆ‪ ،‬کوڕەشەهیدێک بۆ ماوەی دوو‬ ‫سەعاتان لە ژورێکی دائیرەکەیدا بەند‬ ‫دەکات‪ ،‬تاوانی کرد بوو کە منافەسەی‬ ‫بازاڕەکەی کاکی کاسپەری کرد بوو‪.‬‬ ‫بۆیە ئەوەی هەیە دەسەاڵتی مافیایە‪،‬‬ ‫نەک حکومەتی شەهیدان‪.‬‬

‫بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی‬ ‫هۆبەی راگەیاندن‬ ‫بانگەواز‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی هەڵدەستێت بە بەکرێدانی‬ ‫(هۆڵی پەلەوەری هەرەوەزی گەرمک) لە قەزای پێنجوێن بۆماوەی یەک‬ ‫ساڵ لە (‪ 2019/10/29‬تا ‪ )2020/10/29‬بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا‪،‬‬ ‫هۆڵەکە لەسەر پارچە زەوی ژمارە ‪ 34‬و ‪ 29‬لە کەرتی ‪ 49‬هەنگەژاڵە‬ ‫لەالیەن کۆمەڵەی هەرەوەزی یەوە بە رووبەری ‪ 6‬دۆنم و ‪ 3‬ئۆلک و ‪12‬‬ ‫مەتر دروست کراوە‪.‬‬ ‫هەرکەسێ خوازیاری بەشداریە پێویستە بارمتەی یاسایی بە بڕی‬ ‫(‪ )750.000‬حەوت سەدو پەنجا هەزار دینار لەگەڵ خۆی بهێنێت رۆژی‬ ‫سێ شەممە بەرواری (‪ )2019/10/22‬کاتژمێر ‪11‬ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی‬ ‫ناوبراو کە زیادکردنەکەی لێ دەکرێت‪.‬‬ ‫تێبینی‪ :‬کرێی بانگەوازی رۆژنامەو تەلەفزیۆن لەسەر ئەوکەسەیە‬ ‫زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت‪.‬‬ ‫شااڵو جمال رسول‬ ‫بەڕێوەبەری گشتی‬


‫ت�سە ن�سدرو�س ت�ی‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫‪17‬‬

‫د‪ .‬سیروان محەمەد‪ ،‬بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان‪:‬‬

‫دەستتێوەردانی حزبیی گەورەترین كێشەی‬ ‫بۆ تەندروستی گەرمیان دروستكردووە‬ ‫* هەموو كەسێك كە پۆستێك‬ ‫وەرئەگرێ بەرنامەو پالنی هەیە بۆ‬ ‫بەڕێوەبردنی پۆستەكەی‪ ،‬بەرنامەی تۆ‬ ‫چی بوو لەو ماوەیەدا چیت كردووە بۆ‬ ‫گەرمیان؟‬ ‫ لە ساڵی ‪ 2015‬من دەستبەركاربووم‪،‬‬‫ژێرخانی تەندروستی گەرمیان زۆر‬ ‫الواز بوو‪ ،‬سەرچاوەی مرۆیی كەمبوو‪،‬‬ ‫ژمارەیەكی كەم پزیشكو كارمەند خولی‬ ‫پەرەپێدانیان بینیبوو‪ ،‬بەاڵم هەندێ‬ ‫رووی باشی هەبوو‪ ،‬وەكو هەڵمەتی‬ ‫كوتانەكان‪.‬‬ ‫كە دەستبەكاربووم دەستمان كرد بە‬ ‫فراوانكردنی ئەو ژێرخانە تەندروستیە‪،‬‬ ‫ئێستا ژمارەی پزیشكە پسپۆڕەكانمان‬ ‫دوو ئەوەندەو نیوی پێشووە‪ ،‬لەناو‬ ‫قەیرانەكەدا دوو سێ مەڵبەندی‬ ‫تەندروستیمان كردەوە‪ ،‬نەمانتوانی‬ ‫سەدا سەد بەرنامەكەمان جێبەجێ‬ ‫بكەین‪ ،‬بەاڵم دۆخی ئێستای تەندروستی‬ ‫گەرمیان زۆر جیاوازەو لەڕووی پزیشكو‬ ‫كارمەندو بیناوە‪ .‬ئێستا كەرتی‬ ‫تایبەت هاوبەشێكی گەورەی كەرتی‬ ‫گشتیەو پێشتر وا نەبوو ئێستا سێ‬ ‫نەخۆشخانەی گەورەی تایبەت هەیە‪،‬‬ ‫ئێستا سێ عیادەی شەوانە رۆژمان‬ ‫هەیەو ئێستا كراونەتەوە‪ ،‬زۆر هەوڵماندا‬ ‫بەشی قەستەرە بكەینەوە الی خۆمان‬ ‫زۆر زەحمەت بوو چونكە ملیۆنو نیوێك‬ ‫دۆالرمان بەس بۆ بینا ئەویست‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەماوەی مانگو نیوی داهاتوودا لەالیەن‬ ‫كەرتی تایبەتەوە دەكرێتەوە‪.‬‬ ‫جیاواز‬ ‫پسپۆڕی‬ ‫كۆمەڵێك‬ ‫نەبوون پێشتر ئێمە دامان ناون وەكو‬ ‫مێشكو دەمار‪ ،‬ئێستا لە ناو كەالر‬ ‫گۆڕینی جومگە ئەنجامدەدرێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫كێشەشمان هەیە تائێستا خودەجمان‬ ‫نیە‪ ،‬چاودێری وردمان نیە‪.‬‬ ‫* ساڵی ‪ 2017‬رێكخراوەكانی‬ ‫گەرمیان راپۆرتێكیان لەسەر كێشە‬ ‫تەندروستیەكانی گەرمیان ئامادەكردو‬ ‫كۆپیەكیشیاندا بە بزوتنەوەی گۆڕان‬ ‫ئایا كار لەسەر ئەو راپۆرتە كرا؟‬ ‫ ئەو راپۆرتە رەسمی نەبوو‪ ،‬ئەو‬‫رێكخراوانە سێبەری حزبی دەسەاڵتدارنو‬ ‫ئێستاش ئیعازیان بدرێتێ هەمان كار‬ ‫دەكەن بەڵێ ئێمە كێشەمان هەیە لە‬ ‫تەندروستی گەرمیاندا نایشارینەوە‪،‬‬ ‫ئێمە لەگەڵ رادیۆی دەنگەوە دوو ساڵە‬ ‫كار دەكەینو مانگانە راپۆرت لەسەر‬ ‫بەشێكی كەرتی تەندروستی دەكەن‪،‬‬ ‫ئەمانە ئیعاز وەرناگرنو دەیانەوێت‬ ‫كێشەكانی تەندروستی بخەنەڕوو ئێمە‬ ‫هاوكاریان دەبین‪ ،‬بەاڵم ئەوانی تر‬ ‫رێكخراوی حزبینو كاتی خۆمانیان‬ ‫پێوەناكوژین‪.‬‬ ‫*كۆتا راپۆرتی رادیۆی دەنگ‬ ‫لەسەر مەسەلەی ژینگە پارێزەكان بوو‬ ‫كارتان لەسەر كرد؟‬ ‫ من خۆشم لەناو راپۆرتەكانیان‬‫قسە دەكەم هەندێك كێشەی‬ ‫خستوەتەڕوو‪،‬‬ ‫ژینگەپارێزەكانیان‬ ‫دەستمان بە چارەسەركردنی كردووە‪،‬‬ ‫هەندێكی پەیوەندی بە ئێمەوە نیە‪،‬‬ ‫پێشتریش ئیشمان لەسەر راپۆرتەكانیان‬ ‫كردووە‪ ،‬كێشەی گەورەی ئێمە بۆ‬ ‫چارەسەری كێشەكان ئەوەیە كادیری‬ ‫باشمان لەبەردەستدا نیە‪ ،‬بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫تەندروستی گەرمیان پێشتر لە‬

‫كاتێك من‬ ‫دەستبەكاربووم‬ ‫مانگانە ‪ 200‬بۆ ‪220‬‬ ‫ئیحالەكردن هەبوو بۆ‬ ‫سلێمانی‪ ،‬ئێستا ‪ 90‬بۆ‬ ‫‪ 120‬ئیحالەیە‬

‫د‪ .‬سیروان محەمەد‪ ،‬بەڕێوەبەری‬ ‫گەرمیان‪،‬‬ ‫تەندروستی‬ ‫گشتی‬ ‫دەستتێوەردانی حزبی بە گەورەترین‬ ‫بەربەست لەبەردەم بەرەو پێشچوونی‬ ‫كەرتی تەندروستی دادەنێت لەو ناوچە‬ ‫بەرفراوانەی هەرێم‪ ،‬وتی‪“ :‬بەو هۆیەوە‬ ‫ئەوەی بەتەماین بە شەش مانگ بیكەین‬ ‫دەبێت دوو ساڵ پێوەی خەریك بین”‪.‬‬ ‫لە‬ ‫محەمەد‪،‬‬ ‫سیروان‬ ‫د‪.‬‬ ‫چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ “زەمەن” دڵخۆشە‬ ‫بەوەی‪ ،‬كە لە ‪٢٠١5‬ەوە دەستبەكاربووە‬ ‫تائێستا “ئیحالەكردنی” نەخۆشی بۆ‬ ‫سلێمانی بۆ نیوە كەمكردووەتەوە‪،‬‬ ‫دەڵێت‪ :‬هەموو ئیحالەكردنێك ‪ ٤٠٠‬هەزار‬ ‫دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت‪.‬‬

‫مەزەندەدەكرێت‬ ‫ئێستا تەندروستی‬ ‫گەرمیان خزمەتی‬ ‫نزیكە ‪ 600‬هەزار‬ ‫كەس بكات‬

‫سازدانی‪ :‬زەمەن‬

‫ساڵی ‪ 2015‬من‬ ‫دەستبەركاربوون‪،‬‬ ‫ژێرخانی‬ ‫تەندروستی گەرمیان‬ ‫زۆر الواز بوو‬

‫دەربەندیخان بووە‪ ،‬بەڕێوەبەرایەتیەكی‬ ‫بچوك بووەو سنورێكی فراوانی لەسەرە‪،‬‬ ‫مەزەندەدەكرێت ئێستا تەندروستی‬ ‫گەرمیان خزمەتی نزیكە ‪ 600‬هەزار‬ ‫كەس دەكات‪.‬‬ ‫* رەخنەی ئەوە دەگیرێ كە لە‬ ‫گەرمیانەوە زۆرترین ئیحالەكردن هەیە‬ ‫بۆ سلێمانی؟‬ ‫ كاتێك من دەستبەكاربووم‬‫مانگانە ‪ 200‬بۆ ‪ 220‬ئیحالەكردن‬ ‫هەبوو بۆ سلێمانی‪ ،‬ئێستا ژمارەی‬ ‫ئیحالەكان ‪ 90‬بۆ ‪ 120‬ئیحالەیە‪ ،‬بۆ‬ ‫نیوە كەممان كردووەتەوە‪ ،‬ساڵی‬ ‫رابردوو توێژینەوەكمان لەسەر كرد‪،‬‬ ‫زۆرترین بەش كە ئیحالەی تێدا دەكرێت‬ ‫پەیوەستە بە دوو بەشەوە‪ ،‬بوژانەوەی‬ ‫دڵو منداڵی نەبەكامە “خودەج” ئەگەر‬ ‫ئەم دوو بەشە بكەینەوە لەسەدا ‪70‬‬ ‫ئیحالەكانی ئێستاش كەمدەكەینەوە‪،‬‬ ‫هەموو ئیحالەیەك لەسەر حكومەت ‪400‬‬ ‫هەزار دینار زیاتر دەكەوێت‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫وەزیری پێشوو و پارێزگاری سلێمانی‬ ‫ئەمەم باسكردووەو وتومە بۆ ساڵێك‬ ‫خەرجی ئیحالە نیو ملیۆن دۆالرە‪،‬‬ ‫وتم ئەگەر هاوكارمان بنو پزیشكمان‬ ‫بۆ بنێرنو ئەو دوو بەشە بكەینەوە‬ ‫دەتوانین یەك لەسەر دەی ئەو پارەیە‬ ‫كەمبكەینەوەو بەو پارەیەش بەشەكان‬ ‫بكەینەوە‪ ،‬ئەوە جگە مەسروفی‬ ‫كەسوكاری نەخۆشەكە‪ ،‬ئەمەمان بە‬ ‫داتاو توێژینەوە داوە بە وەزارەت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫تائێستا وەاڵمیان نەبووە‪ ،‬هاوشێوەی‬ ‫گەرمیان لە هەڵەبجەو ئیدارەی‬ ‫راپەڕینیش هەیە‪.‬‬ ‫* راپۆرتی كێشەو كەموكوڕییەكانت‬ ‫داوەتە وەزیری نوێی تەندروستی؟‬ ‫ تائێستا یەك كۆبوونەوەمان‬‫كردووە لەناو وەزارەت زیاتر وەكو‬ ‫تەعاروفی بووەو هەرچەند پالنی‬ ‫وەزارەتی تەندروستیش باسكرا‪ ،‬بڕیاربوو‬ ‫لەم ماوەیەدا سەردانی گەرمیان بكات‪،‬‬ ‫بەاڵم پێموایە رێگریكردن لە مەحمود‬ ‫سەنگاوی دوای دەخات‪.‬‬

‫* نەبوونی پزیشكی پسپۆڕ لە‬ ‫فریاكەوتنی كەالر دەمێكە قسەی لەسەر‬ ‫دەكرێت‪ ،‬بۆ ئەو كێشەیە چارەسەر‬ ‫نابێت؟‬ ‫ نەك هەر لە گەرمیان لە‬‫فریاكەوتنەكانی تریشدا پزیشكی پسپۆڕ‬ ‫كەمەو موقیم و موقیم ئەقدەم هەیەو‬ ‫پزیشكی پسپۆڕ بانگدەكرێتەوە‪ ،‬كێشەی‬ ‫ئێمە ئەوەیە بەس موقیمان هەیەو‬ ‫موقیم ئەقدەمان نیە كە حەلقەی وەسڵە‬ ‫لەنێوان موقیمو پزیشكی پسپۆڕدا‪،‬‬ ‫ئێمە لەگەڵ كارگێڕی نەخۆشخانەكەدا‬ ‫قسەمان كردوو وتومانە هەر كاتێك‬ ‫پزیشكێك نەهاتەوە ئاگادارمان بكەنەوە‬ ‫بۆ ئەوەی ئیجرائات بكەین‪.‬‬ ‫ئێمە پزیشكمان كەمە‪ ،‬لە‬ ‫نەخۆشخانەی مندااڵن سەروو ‪36‬‬ ‫پزیشكی مندااڵنمان هەیە لە گەرمیان‬ ‫تەنیا پێنج پزیشكمان هەیە‪ .‬زۆربەی‬ ‫پزیشكە پسپۆڕەكان لەناو شارەكاندان‪،‬‬ ‫پزیشكێك لە سلێمانی لە مانگێكدا یەكجار‬ ‫خەفەریاتی بەردەكەوێت لەكاتێكدا الی‬ ‫ئێمە ‪ 15‬رۆژی بەردەكەوێتو ئەوەش‬ ‫وادەكات توشی هەڵە بێت‪.‬‬ ‫* هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی‬ ‫گەرمیان لە زووەوە تەواو بووە بەاڵم‬ ‫نەكراوەتەوە؟‬ ‫ هۆڵی نەشتەرگەری شەهید هەژار‬‫نزیكەی حەوت ساڵە تەواو بووە‪ ،‬كاتێ‬ ‫من دەستبەكاربووم كرابوو بە مەخزەن‬ ‫مەسروفێكی زۆر كرابوو‪ ،‬لەماوەی‬ ‫ساڵو نیوێكدا من ئامادەم كردو‬ ‫كۆمپانیاكەمان بانگكردەوە زۆربەی‬ ‫ئامێرەكانی بەستەوە‪ ،‬دوو ساڵە هۆڵی‬ ‫نەشتەرگەرییەكە ئامادەیە‪ ،‬ئەوەی‬ ‫پێویستیەتی كارمەندی یاریدەدەری‬ ‫بێهۆشكارە كە نیمانە لەگەڵ پزیشكی‬ ‫بێ هۆشكار‪.‬‬ ‫بۆ هەموو كێشەكان وەزارەتو‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫حكومەتو‬ ‫ئاگاداركردوەتەوە‪،‬‬ ‫تەندروستیمان‬ ‫مەسەلە بەس گەرمیان نیە ئێمە‬ ‫پێمانوایە ئەگەر ئەو مەركەزیەتە لە‬

‫وەزیری پێشووی‬ ‫تەندروستی خۆی‬ ‫بەشداربوو لە‬ ‫تەداخوالتی حزبی‬

‫كەرتی تەندروستیدا بەردەوام بێتو‬ ‫هەموو شتەكان لەشارەكان بن ناتوانین‬ ‫بڵێین سیستمێكی سەركەوتوومان‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫* مەركەزییەت تا چەند كێشەی بۆ‬ ‫دروستكردوون؟‬ ‫ كێشەی دروستكردووە‪ ،‬كابینەی‬‫پێشووی وەزارەت زۆر مەركەزی بوو‬ ‫كابینەی پێشووی دەسەاڵتەكانی‬ ‫دانەبەزاند هاواڵتیەك بۆ ئیمزایەك‬ ‫ناچارە بچێتە هەولێر‪ ،‬لە یەكەم‬ ‫كۆبونەوە لەگەڵ وەزیری نوێدا داوام كرد‬ ‫هەندێك دەسەاڵت بدرێن بە بەڕێوەبەرە‬ ‫گشتیەكان وەكو كردنەوەی سەنتەرو‬ ‫نەخۆشخانە‪ ،‬چونكە نەخۆشخانەمان‬ ‫هەیە مۆڵەتەكەی نزیكەی ساڵێكو‬ ‫دوو مانگە لە وەزارەتە تائێستا تەواو‬ ‫نەبووە‪ ،‬ئەگەر الی خۆمان بێت بە‬ ‫دوو مانگ تەواو دەكەین‪ .‬نوسراوم‬ ‫هەبووە بۆ گۆڕینی وەحدەیەكی ئیداری‬ ‫بە پێنج مانگ لە وەزارەت وەاڵمیان‬ ‫نەداومەتەوە‪.‬‬ ‫* وابزانم تەداخوالتی حزبی كێشەی‬ ‫زۆر بۆ تۆ دروست كردووە؟‬ ‫ تائێستا قسەم لەسەر تەداخوالتی‬‫حزبی نەكردووە‪ ،‬بەاڵم لەمەودوا ئەیكەم‪،‬‬ ‫بەڵێ تەداخوالتی حزبی لە گەرمیان زۆر‬ ‫زۆرە‪ ،‬تەداخول كراوە لە نەخۆشخانەی‬ ‫كەالر‪ ،‬ئێمە ویستومانە ئیدارەكەی‬ ‫بگۆڕین حزبی دەسەاڵتدار بەئاشكرا لە‬ ‫رێگەی یەكە ئیدارییەكانەوە رێگرییان‬ ‫كردو نوسراویان كرد بۆ وەزارەت‪ ،‬ئەم‬ ‫تەداخوالتە كێشەی گەورەی بۆ من‬ ‫دروستكردووە ئەو بەرنامەیەی كە من‬ ‫ئەمەوێت جێبەجێی بكەم ئەوان رێگرن‪.‬‬ ‫* ئەم پرسی دەستتێوەردانەت‬ ‫نەگەیاندووەتە سەرووی خۆت؟‬ ‫ وەزیری پێشووی تەندروستی خۆی‬‫بەشداربوو لە تەداخوالتە حزبیەكە‪.‬‬ ‫* چۆن؟‬ ‫ بەڵێ خۆی بەشداربوو خۆی‬‫شتەكانی ئەوانی جێبەجێ ئەكرد‪ ،‬بەبێ‬ ‫ئەوەی ئێمە ئاگاداربین بەڕێوەبەری‬ ‫دادەناو بەڕێوەبەری الدەبرد‪ .‬بڕوام‬ ‫وایە ئەگەر بۆ سودی ناوچەكە‪ ،‬ئەو‬ ‫الیەنەی كە بااڵدەستە بەردەوام بێت‬ ‫لە تەداخوالتەكانی الیەنی تەندروستی‬ ‫بەرەو پێشەوەناچێت‪ ،‬ئەوەی بەتەماین‬ ‫بە شەش مانگ بیكە دەبێت دوو ساڵ‬ ‫پێوەی خەریك بین‪ ،‬من زۆر هەوڵمدا‬ ‫لەگەڵ بەڕێوەبەرەكاندا دووربین لە‬ ‫حزبایەتی من بەشداری كۆبونەوە‬ ‫حزبیەكانی بزوتنەوەكەم ناكەم‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی بێالیەنی خۆم بپارێزم چونكە‬ ‫بەڕێوەبەری هەموو الیەنەكانم‪.‬‬ ‫* لە زۆر شوێنەكان نەخۆشیە‬ ‫درێژخایەنەكان زیادیان كردووە‪ ،‬هەست‬ ‫ناكەی خەڵكی كوردستان زۆر نەخۆش‬ ‫دەكەون الی ئێوە چۆنە؟‬ ‫ بەپێی داتاكانی نەخۆشخانەی‬‫هیوا نەخۆشی شێرپەنجە لە سنوری‬ ‫گەرمیان لە ئاستی ستانداردایە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجە‬ ‫زیادیكردووە‪ ،‬بەاڵم بەگشتی نەخۆشیە‬ ‫درێژخایەنەكان لە گەرمیان زۆرن‪،‬‬

‫بەحوکمی ئەوەی من مانگانە بودجەیەكی‬ ‫زۆرم دەڕوات بۆ دابینكردنی پێداویستی‬ ‫دەرمانی نەخۆشیە درێژخایەنەكان‪،‬‬ ‫نەخۆشیەكانی زەختو شەكرەمان‬ ‫زۆرە‪ ،‬كۆلیژی پزیشكی ساڵێكە كراوەتە‬ ‫هیوادارین سەنتەرەكانی توێژینەوەی‬ ‫كۆلێژەكە بێن هاوكارمان بن هۆكاری‬ ‫زۆری نەخۆشیە درێژخایەنەكانمان بۆ‬ ‫دیاریبكەن‪.‬‬ ‫لە هەموو جیهاندا گەیشتن‬ ‫بە خزمەتگوزاری تەندروستی بە‬ ‫تێچویەكی كەم یەكێكە لە بنەماكان‬ ‫كە ئێستا رێكخراوی تەندروستی‬ ‫جیهانی ئیشی لەسەر دەكات‪ ،‬دەبێت‬ ‫نەخۆشەكانی ئێمەش بەئاسانی‬ ‫دەستیان بگات بە خزمەتگوزاری‬ ‫تەندروستیو دەستی بگات بە پزیشكی‬ ‫پسپۆڕیو بە تێچویەكی كەم‪ ،‬ئێمە لە‬ ‫گەرمیان هەردوو كێشەكەمان هەیە‪،‬‬ ‫هاواڵتی بە ئاسانی دەستی ناگات بە‬ ‫خزمەتگوزارییەكان چونكە بەتەنیا‬ ‫راوێژكاری بەیانیانو كلینیكی ئێوارانمان‬ ‫هەیە‪ ،‬بەبڕوای من ئەمە چاودێرییەكی‬ ‫تۆكمە نیە بۆیە نەخۆشی درێژخایەن‬ ‫زیادیكردووە‪.‬‬ ‫* باسی تەداخوالتی حزبیت كرد‪،‬‬ ‫ئەمە تاچەند كارئاسانی كردووە بۆ‬ ‫هێنانی دەرمانی قاچاخ؟‬ ‫ كاتێك لە گەرمیان دەستبەكاربووم‬‫مامەڵەكردنم لەگەڵ سەرجەم كۆگا‬ ‫كە‬ ‫قەدەغەكرد‪،‬‬ ‫ناڕەسمیەكاندا‬ ‫پێش من دەكرا‪ ،‬ئێستا دوو كۆگای‬ ‫رەسیمیمان هەیە داوام كردووە بكرێن‬ ‫بە حەوت كۆگا‪.‬‬ ‫ئەو ناوچەیە لەبەرئەوەی ناوچەیەكی‬ ‫سنورییە جوڵەیەكی بازرگانی گەورەی‬ ‫تێدایە‪ ،‬بازرگانی دەرمانیش یەكێكە لەو‬ ‫بازرگانیە‪ ،‬هەرچەندە ئێمە بەرپرس‬ ‫نین لەمە‪ ،‬بەاڵم دەزانین كە دەرمانی‬ ‫قاچاخو بێ كوالیتی هەیە‪ ،‬هەڵمەتێكمان‬ ‫دەستپێكردووە بۆ داخستنی دەرمانخانە‬ ‫نارەسمیەكانو ‪ 12‬دەرمانخانەی‬ ‫نارەسمیمان كردووەتەوە كە پێش‬ ‫من دەرمانخانەی رەسمی نەبوو‪.‬‬ ‫ئێستا بە كۆنتێنەر دەرمان دەگیرێتو‬ ‫كە پێمانوایە هەندێك لەناودەبرێتو‬ ‫هەندێكی بەڕەاڵ دەكرێت‪.‬‬

‫هەرچەندە ئێمە‬ ‫بەرپرس نین لەمە‪،‬‬ ‫بەاڵم دەزانین كە‬ ‫دەرمانی قاچاخو بێ‬ ‫كوالیتی هەیە‬

‫خواردنی تەندروستی‬ ‫دەخوارد‪ ،‬كەچی‬ ‫تووشی شێرپەنجە بوو!‬ ‫سەروەر ساالر چوچانی‬ ‫بە كارێك رێم كەوتبووە نەخۆشخانەی‬ ‫هیوا‪ ،‬هاوڕێیەكی دێرین بە پڕتاو بەرەو رووم‬ ‫هاتو وتی‪ :‬دكتۆر دەزانی خوشكەكەم تووشی‬ ‫شێرپەنجە بووە؟ باشە خۆ ئەو خواردنی‬ ‫لەقوتونراوی نەدەخواردو ماڵیشمان لە گوندێكی‬ ‫دووری گەرمیانەو هەموو خواردنەكانمان‬ ‫سرووشتین‪ ،‬وا خەریكە تێكدەچم‪ ،‬چۆن دەبێ‬ ‫تووشی شێرپەنجە ببێ؟‬ ‫دەرەنجامی‬ ‫هاوڕێكەم‬ ‫شۆكبوونی‬ ‫تێنەگەیشتن بوو لە وێنە گەورەكەی‬ ‫تەندروستی‪ ،‬كە تەنیا لە خواردنی سرووشتیدا‬ ‫كورتی كردبووەوە‪ .‬ئەم تێنەگەیشتنە تەنیا‬ ‫هاواڵتی ئاسایی نەگرتووەتەوە‪ ،‬بەڵكو رۆژانە‬ ‫مانشێتی سەیرو سەمەرە لە میدیای كوردیشدا‬ ‫دەبینین‪ ،‬وەكو‪ :‬ئەم خواردنە بخۆ تووشی‬ ‫شێرپەنجە نابی‪ ،‬ئەم كارە بكەو ماڵئاوایی لە‬ ‫شێرپەنجە بكە‪ ،‬چەوری لە كارەساتی رێگاوبان‬ ‫زۆرتر خەڵكی كوشتووەو‪....‬هتد‪.‬‬ ‫لە راستیدا هیچ هەنگاوێكی موعجیزەئاسا‬ ‫نییە سەدا سەد دوورمان بخاتەوە لە شێرپەنجەو‬ ‫زۆرینەی نەخۆشییەكان‪ ،‬بەڵكو لیستێكی گەورە‬ ‫لە هۆكار هەن كە بە جێبەجێكردنی هەریەكەیان‬ ‫بە رێژەیەك ئەگەری توشبوونمان بە شێرپەنجەو‬ ‫نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان كەمدەكەینەوە‪ ،‬بۆ‬ ‫نموونە كۆمەڵەی شێرپەنجەی بەریتانی دەڵێ‬ ‫دەكرێ رێگە لە روودانی ‪٪٤٠‬ی حاڵەتەكانی‬ ‫شێرپەنجە بگرین‪ ،‬نەك هەر هەموویان!‬ ‫بۆ روونكردنەوەی زیاتر‪ ،‬با لە رێگەی‬ ‫كۆمەڵەی شێرپەنجەی بەریتانییەوە هۆكارەكانی‬ ‫تووشبوون بە شێرپەنجەتان پێبڵێینو خۆتان‬ ‫لەناو ئەواندا پێگەو رۆڵی خۆراك بدۆزنەوە‪،‬‬ ‫هۆكارەكان گەلێك زۆرنو لە چوار گروپدا‬ ‫كورتكراونەتەوە‪:‬‬ ‫بایۆلۆجییەكانو‬ ‫هۆكارە‬ ‫‪-١‬گروپی‬ ‫ناوەكییەكانی جەستە‪ :‬وەكو تەمەن‪ ،‬رەگەز‪،‬‬ ‫ناتەواویی جینەكانو رەنگی پێست‪.‬‬ ‫‪ -٢‬گروپی بەركەوتنە ژینگەیییەكان‪ :‬وەكوو‬ ‫تیشكی سەرو وەنەوشەیی هەتاو‪ ،‬تیشكی‬ ‫سرووشتیی رادۆن كە لە هەندێك جۆری بەردو‬ ‫خۆڵەوە دەردەچێو رەنگو بۆنی نییە‪ ،‬هەروەها‬ ‫ئەو گەردو دەنكۆڵە پیسكەرانەی لە هەوادا‬ ‫هەن‪.‬‬ ‫‪ -٣‬گروپی ئەو هۆكارانەی پەیوەندییان بە‬ ‫كارو پیشە هەیە‪ :‬وەكو ماددە كیمییایەكانی‬ ‫پەیوەست بە جۆری ئیشەكەت‪ ،‬ماددە‬ ‫تیشكدەرەكان‪ ،‬ئەزبێز‪ ،‬پالستیكو هۆكارگەلی‬ ‫دیكە‪.‬‬ ‫‪ -٤‬گروپی ئەو هۆكارانەی پەیوەندییان‬ ‫بە شێوازی ژیانەوە هەیە‪ :‬وەكو جگەرەو‬ ‫بەرهەمەكانی تووتن‪ ،‬كحول‪ ،‬زۆر بەركەوتنی‬ ‫تیشكی خۆر‪ ،‬نەریتی خۆراكیی كەسەكە!‬ ‫جگە لەوانە هەندێك نەخۆشیی ڤایرۆسی‬ ‫كە بەشێكی بەرچاویان لە رێگەی سێكس‬ ‫دەگوێزرێنەوەو هەندێك جۆری دەرمانو‬ ‫هۆرمۆن ئەگەری تووشبوون زیاددەكەن‪..‬‬ ‫بە وردبوونەوە لەم لیستە كورتكراوەیە‪،‬‬ ‫دەردەكەوێ كە هاوڕێكەی من لەناو هەموو‬ ‫هۆكارەدا تەنیا سەرنجی لەسەر خۆراك بووە‪،‬‬ ‫كە خاڵێكە لەناو یەك گروپ هۆكاری ناو‬ ‫كۆمەڵە گروپێك لە هۆكاردا!‬ ‫بۆیە تەندروستبوون پاكێجێكی گەورەیە لە‬ ‫گۆڕانكاری ئەرێنیو بڕیاری ئازایانەی دەوێ بۆ‬ ‫گۆڕینی شێوازی ژیان‪ ،‬كە جێبەجێكردنیان هەم‬ ‫تووشبوونمان بە نەخۆشیو مردن كەمدەكاتەوەو‬ ‫هەم كواڵیتی ژیانیشمان باشدەكات‪ ،‬لە كوێ‬ ‫تۆ لە هەشتا ساڵیدا بەپشت بەخۆ بەستنو‬ ‫تواناوە ژیان بەڕێبكەیتو رۆڵی كۆمەاڵیەتیت‬ ‫لەدەست نەدەیتو لە كوێ لە پەنجاو پێنج‬ ‫ساڵییەوە پەكت بكەوێو ببیتە بار بەسەر‬ ‫كەسانی چواردەورەوەو خۆیشت هەمیشە لە‬ ‫ئازارو هەناسەتوندیو بەدخەویو بەدهەرسیدا‬ ‫چاوەڕێی مردن بكەی!‬


‫د�‬ ‫پ��ەروەردەو ن��وێ��� ن� ن‬

‫‪16‬‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫مامۆستایان چاویان لەوەیە رۆژانی شەممە بکرێتە پشوو‬ ‫یەکێتی مامۆستایان الیەنگری پشووەکەیەو وەزارەتی پەروەردە هێشتا دوودڵە‬ ‫مەزهەر كەریم‬

‫به‌همه‌ن‌جه‌بار‬

‫بیركردنهوه لە پەروەردە‬ ‫بهشێوهیهكی ڕهخنهگرانه‬ ‫بۆ ئهوهی به بیركردنهوهی رهخنهگرانه‬ ‫وانه بڵێینهوه‪ ،‬پێویسته ڕێكار و بۆچوون‬ ‫و دیدهكانی ئێستای پهروهرده بخهینه ژێر‬ ‫ڕهخنهو توێژینهوهی زانستیهوه و لهبری‬ ‫ئهوه‪ ،‬پهره به چهمك و تێگهیشتنێكی نوێی‬ ‫مهعریفی و فێربوون بدهین‪ .‬پهروهردهكاران‬ ‫دهبێ بهشێوهیهكی جدی پرسهكانی سروشتی‬ ‫مهعریفه و فێربوون و مێشكی مرۆڤ بكهنه‬ ‫تهوهری بیركردنهوهكانیان و باسی ههموو‬ ‫ئهوشتانه بکەن كه پهیوهندی به پرۆسهی‬ ‫بیركردنهوه و ئهزموون و كێشه و گرفتهكانیان‬ ‫ههیه‪.‬‬ ‫دهبێ له هۆكاری سهركهوتن و نوشستیان‬ ‫لهناو پرۆسهی پهروهردهدا بكۆڵنهوه و‬ ‫توێژینهوهی زانستی و ئهكادیمی لهسهر بكهن‪.‬‬ ‫لهم بارهیهوه فرانسیس بهیكۆن‪ ،‬فهیلهسوفی‬ ‫گهورهی ئینگلیزی و باوكی فهلسهفهی‬ ‫ئهزموونگهری‪ ،‬دهنووسێ‪ :‬بیركردنهوهی‬ ‫ڕهخنهگرانه حهزی لێكۆڵینهوهیه‪ ،‬ئارامگرتنه‬ ‫لهسهر گومان‪ ،‬تامهزرۆییه بۆ ڕامان‪ ،‬هێمنیه له‬ ‫بڕیاردان‪ ،‬ئامادهییه بۆ بیركردنهوه‪ ،‬پێداگیرییه‬ ‫لهسهر وهالخستن و ڕێكخستنه‪ ،‬دواجاریش ڕقه‬ ‫له ههموو جۆرهكانی فرتوفێڵ‪.‬‬ ‫بۆئهوهی زهمینهسازیی بۆ ئهم جۆره‬ ‫بیركردنهوه ڕهخنهییه سازبكرێت‪ ،‬وهزارهتی‬ ‫پهروهده پێویسته بیرله دروستكردنی‬ ‫فهرمانگهی پهرهپێدان و توێژینهوهی زانستی‬ ‫بكاتهوه و هانی مامۆستایان و پهروهدهكاران‬ ‫بدات تا توێژینهوهی و زانست و ئهكادیمی‬ ‫لهسهر قوتابخانه و بوارهكانی پرۆسهی‬ ‫پهروهرده له كوردستاندا بكهن و بیكاته‬ ‫بنهمای بیركردنهوهكانی خۆی بۆ بڕیاردان‬ ‫له گۆڕین و چاكسازیی لهپرۆسهی پهروهرده‬ ‫له كوردستاندا‪ .‬ئێستا ژمارهیهكی بهرچاو‬ ‫لهمامۆستایان لهناو خوێدنگه و دامودهزگاكانی‬ ‫پهروهردهدا بڕوانامهی بااڵی ماستهر و‬ ‫دكتۆرایان ههیه و پێویسته هانبدرێن بۆ‬ ‫توێژینهوه له بوارهكانی پهروهردهدا‪ ،‬جگه‬ ‫لهژمارهیهكی زۆری ههڵگرانی بڕوانامهی‬ ‫بهكالۆریۆس كه ژمارهیهكی باشیان دهتوانن‪،‬‬ ‫گهر هانبدرێن و ئاڕاستهبكرێن‪ ،‬توێژینهوه و‬ ‫لێكۆڵینهوهی پهروهردهیی‪ ،‬سهرهڕای كارهكانی‬ ‫خۆیان‪ ،‬ئهنجام بدهن‪.‬‬ ‫گهر ئامانجی بیركردنهوهی ڕهخنهگرانه‬ ‫ئهوهبێ خوێندكاران فێری بیركردنهوه‬ ‫و ههڵسهنگاندنی زانستیانه و گرفت‬ ‫چارهسهركردن بكات‪ ،‬ئهی تاكهی و چهندی‬ ‫تر مامۆستایانی ئێمه نابێ فێری ئهم جۆره‬ ‫بیركردنهوهیهبن؟‬ ‫بۆیه لێرهوه دهبێ بایهخهكان زیاتر‬ ‫له سهر مامۆستایانبێ و پهره بهتوانا‬ ‫و بیركردنهوهكانیان لهڕێی ڕاهێنان و‬ ‫گهشهپێدانی پیشهییهوه بدرێ‪ .‬تا ئهمهش‬ ‫بهشێوهیهكی ورد و زانستیانه ئهنجام نهدرێت‪،‬‬ ‫زهحمهته پرۆسهی پهروهرده نهك ههرلهجێی‬ ‫خۆی بجوڵێ بهڵكو لهكاروانی پێشكهوتنی‬ ‫گهالنی تریش دوادهكهوێ و سهرئهنجام‬ ‫پاشاگهردانی لهبیركردنهوه و تێفكرینی‬ ‫ئایندهی كۆمهڵگهكهماندا دروستدهبێت‪.‬‬ ‫ئهكادیمیستی بهناوبانگی ئوسترالی جۆن‬ ‫ستراتۆن دهڵێت‪ :‬مهبهستی بیركردنهوهی‬ ‫ڕهخنهگرانه ئهوهیه‪ ،‬دووباره بیربكهینهوه‪.‬‬ ‫ئهمیش واته پێداچوونهوه و ههڵسهنگاندن‬ ‫و چاوخشاندنهوه به بیركردنهوهكانمادا‬ ‫بكهینهوه‪.‬‬ ‫بۆیه كاتی ئهوه هاتووه ئێستادا‬ ‫پهروهردهكارانیش له كوردستان جارێكی‬ ‫تر خۆیان ههڵبسهنگێننهوه و جارێكیتر‬ ‫بیربكهنهوه و چاوێكی ورد بخشێننیهوه‬ ‫بهههموو ئهو شتانهی بوونهته ڕێگر لهبهردهم‬ ‫بهرهوپێشچوونی پهروهرده له واڵتدا‪ ،‬ئهمهش‬ ‫تهنیا بهشێوهیهكی زانستی و ئهكادیمی‬ ‫دهتوانرێ بكرێت و چیتر بڕیارهكان نابێ‬ ‫لهسهر بنهمای وتی وتی بینا بكرێت‪.‬‬

‫مامۆستایانی هەرێمی كوردستان چاویان‬ ‫لەوەیە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەیەكی‬ ‫فەرمی رۆژانی شەممەش بكاتە پشوو لە‬ ‫خوێندنگاكاندا‪ ،‬هاوشێوەی سااڵنی قەیرانو‬ ‫شارەكانی تری عێراق لە هەفتەیەكدا دوو رۆژ‬ ‫پشوو بێت‪.‬‬ ‫ئەم بابەتە لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوەوە‬ ‫بە گەرمی قسەی لەسەر دەكرێت‪ ،‬ئەوەش‬ ‫دوای دزەكردنی دەنگۆیەك كە گوایە وەزارەتی‬ ‫پەروەردە بڕیاریداوە رۆژانی شەممەش بكرێتە‬ ‫پشوو‪ ،‬هەر زوو بەرپرسانی وەزارەتەكە هاتنە‬ ‫سەر خەتو دەنگۆكەیان رەتكردەوە‪.‬‬ ‫رێكان كەمال‪ ،‬وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە‬ ‫بۆ “زەمەن” وتی‪“ :‬ئێمە سایتو پەیجی‬ ‫فەرمیمان هەیە وەك وەزارەتی پەروەردە ئەگەر‬ ‫ڕۆژی شەممە بكرایەتە پشوی فەرمی ئەوا‬ ‫خۆمان باڵومان دەكردەوە‪ ،‬هەر شتێك هەبێت‬ ‫خۆمان لەپێش هەمو دەزگا ڕاگەیاندنەكانی‬ ‫دیكە ئاشكرای دەكەین”‪.‬‬ ‫وتیشی‪“ :‬نازانین بۆچیو بەچی مەبەستێك‬ ‫ئەو هەواڵە باڵوكراوەتەوە ئێمەش لەهەواڵەكان‬ ‫ئاگاداری هەواڵی لەو شێوەیە بوین نازانین چی‬ ‫پەیجو ئەكاونتێك دایناوە‪ ،‬بەدواداچونی خۆمان‬ ‫دەكەینو ئیجرائاتی یاسای لەگەڵ ئەو شوێنانە‬ ‫دەكەین ئەو هەواڵەیان باڵوكردۆتەوە”‪.‬‬ ‫لەگەڵ ئەوەشدا جەختیكردەوە‪ ،‬بەهیچ‬ ‫شێوەیەكیش ڕۆژی شەممە ناكرێتە پشوی‬ ‫فەرمی بۆ مامۆستایان لە وەزارەتی پەروەردە‪.‬‬ ‫بەاڵم سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ “زەمەن”‬ ‫ئاشكرایكرد ئەم پرسە لەناو وەزارەتی‬ ‫پەروەردە باسكراوە بەاڵم بڕیاری كۆتایی‬ ‫لەسەر نەدراوە‪.‬‬ ‫ئەمەش لەكاتێكدایە لەكابینەی پێشوی‬ ‫حكومەتی هەرێم وەزارەتی پەروەردەو‬ ‫بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی شارەكان‪،‬‬ ‫لەماوەی چەند ساڵی ڕابردودا بەهۆی‬ ‫پاشەكەوتی موچەو قەیرانی دارایەوە ڕۆژانی‬ ‫شەممەی بۆ مامۆستایان وەك پشوو دیاریكرد‪.‬‬

‫ژمارەیەک مامۆستا لە هۆڵێکی تاقیکردنەوەدا‬ ‫لە خوێندنی ئەمساڵدا وەزارەتی پەروەردە‬ ‫پشووی شەممەی هەڵوەشاندەوە‪ ،‬الی‬ ‫مامۆستایان جۆرێك لە كۆدەنگی هەیە لەسەر‬ ‫ئەوەی رۆژانی شەممە بكرێتە پشوو‪.‬‬ ‫نەوشیروان غەریب‪ ،‬ئەندامی سكرتاریەتی‬ ‫یەكێتی مامۆستایانی كوردستان‪ ،‬بۆ “زەمەن”‬ ‫وتی‪“ :‬وەك یەكێتی مامۆستایان سێ‬ ‫ساڵ پێش ئێستا چەند جارێك داوامان لە‬ ‫وەزارەتی پەروەردە كردوە ڕۆژانی شەممە‬ ‫بۆ مامۆستایان بكاتە پشوی فەرمی وەك‬ ‫كۆی وەزارەتەكانی دیكەی حكومەت‪،‬‬ ‫ئەوكات قۆناغی قەیرانو پاشەكەوتی موچە‬ ‫بوو ئەوەبوو شەممەمان كرایە موچە بەاڵم‬ ‫لەمساڵدا ئەوە هەڵوەشایەوە”‪.‬‬ ‫ئەو بەرپرسەی یەكێتی مامۆستایان‪،‬‬ ‫پشووی شەممە بە “مافێكی رەوای‬ ‫مامۆستایان” دەزانێتو لە بەرژەوەندی‬

‫فەرمانبەرانی دیكەشی دەزانێت‪“ ،‬چونكە‬ ‫كاتێك فەرمانبەرێكی وەزارەتێكی دیكە‬ ‫پشویەكی‪ ،‬بەاڵم منداڵەكەی پشوی نیە دەبێت‬ ‫بەیانی زوو بیباتە قوتابخانە ئەو فەرمانبەرە‬ ‫وەك ئەوە وایە پشوی نەبوبێت هەربۆیە‬ ‫پشوەكەی لێ دەشێوێت”‪.‬‬ ‫لە هەرێمی كوردستان‪ ،‬نزیكەی ‪ 150‬هەزار‬ ‫مامۆستاو فەرمانبەر لە وەزارەتی پەروەردەدا‬ ‫دەوام دەكەن‪ ،‬لە ژێر دەسەاڵتی حكومەتی‬ ‫عێراقیدا‪ ،‬ڕۆژانی هەینیو شەممە پشووی‬ ‫فەرمیە‪ ،‬سەنگەر فایەق ئەندامی لیژنەی‬ ‫بااڵی مامۆستایانی سەردەم‪ ،‬بە “زەمەن”ی‬ ‫وت‪“ :‬داوادەكەین لە هەرێمی كوردستانیش‬ ‫هاوشێوەی بەغدا بێت”‪.‬‬ ‫ئەو قسانەش ڕەتدەكاتەوە كە دەڵێن‬ ‫ڕۆژی شەممە كاریگەری دەبێت لەسەر الیەنی‬ ‫زانستی قوتابیان‪“ ،‬چونكە لە سااڵنی ڕابردودا‬

‫پشوو بوەو كاریگەری ئەوتۆی نەبووە‪ ،‬هەر‬ ‫بۆیە هیچ كاریگەریەكی لەسەر ئاستی زانستی‬ ‫نابێت‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا تەنیا قوتابخانە‬ ‫حكومیەكان ڕۆژانی شەممە دەوام دەكەن”‪.‬‬ ‫بەاڵم دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی‬ ‫سلێمانی‪ ،‬كە لەگەڵ ئەوەدانیە شەممە بكرێتە‬ ‫پشوو‪ ،‬پێیوایە ئەو پشووە كاریگەری لەسەر‬ ‫ئاستی زانستی دەبێت‪.‬‬ ‫وتی‪“ :‬بەهۆی ئەوەی زۆربەی قوتابخانەكان‬ ‫دوو دەوامیو سێ دەوامین هەربۆیە زیان‬ ‫لەالیەنی زانستی پەروەردە دەدات”‪.‬‬ ‫قوتابخانەو‬ ‫“هەركاتێك‬ ‫وتیشی‪:‬‬ ‫خوێندنگەكانمان بوو بەیەك دەوام‪ ،‬واتا تا‬ ‫كاتژمێر سێ قوتابیان دەوامیان كرد چاالكی‬ ‫قوتابیان زیادی كرد ئەوكاتە ئاساییە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەبڕوای من لەئێستادا هەبونی ئەو پشووە‬ ‫زوڵمێكە لە مندااڵنی ئەم هەرێمە دەكرێت”‪.‬‬

‫پرۆسەی خوێندن بەبێ كتێب‬

‫عەمار‌عەزیز‌‪‌-‬شنگال‬

‫خوێندكارانی خوێندنی كوردی لە شنگال‪ ،‬هێشتا‬ ‫كتێبیان پێنەگەیشتووەو ناچار كتێبی دڕاو و كۆنی‬ ‫سااڵنی پێشوویان بەسەردا دابەشكراوە‪ ،‬ئەوەش‬ ‫لەكاتێكدایە ‪ 10‬رۆژ بەسەر دەستپێكردنی ساڵی‬ ‫نوێی خوێندندا تێپەڕ بووە‪.‬‬ ‫وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی‬ ‫كوردستان‪21 ،‬ی ئەیلول زەنگی ساڵی نوێی‬ ‫خوێندنی لێدا‪ ،‬لە تەواوی هەرێمی كوردستان و‬ ‫ئەو پەروەردانەی لە ناوچەكانی جێناكۆك سەر بە‬ ‫پەروەردەی هەرێمن‪.‬‬ ‫بەاڵم كێشەی نەبوونی كتێب بەرۆكی گرتوون و‬ ‫زۆرینەی خوێندكاران هێشتا كتێبیان وەرنەگرتووە‪.‬‬ ‫سابر سلو‪ ،‬خوێندكاری قوناغی یانزەی وێژەیی‬ ‫لە خوێندنی كوردی لە شنگال‪ ،‬هێشتا سێ كتێبی‬

‫وەرنەگرتووە‪ ،‬ئەوانیش ئابووری‪ ،‬عەرەبیی و مێژوو‪،‬‬ ‫ئەو كتێبانەی تریش زۆرینەی دڕاون و كۆن بوون‪.‬‬ ‫“ئەو شتانەی گرنگن ناچار لەسەر دەفتەر‬ ‫دەینووسین‪ ،‬ئیدارەی خوێندنگەكە پێماندەڵێت‬ ‫كتێبەكان كۆپی بكەن تا كێشەكە چارەسەردەبێت”‪،‬‬ ‫سابر زیاتر وتی‪“ :‬پارەمان نییە هەموو كتێبەكە‬ ‫كۆپی بكەین”‪.‬‬ ‫ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی گەڕانەوەی بەشێك‬ ‫لە ئاوارەكان‪ ،‬ئەمساڵ سێ خوێندنگەی ئامادەیی و‬ ‫‪ 15‬خوێندنگەی سەرەتایی و بنەڕەتی كراونەتەوە‪.‬‬ ‫لە قەزای شنگال پێنج هەزار خوێندكار سەر‬ ‫بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستانن و بە‬ ‫كوردی دەخوێنن و لە ‪21‬ی ئەیلولەوە دەوامیان‬ ‫دەستپێكردۆتەوە‪.‬‬ ‫نەزیر خەڵەف‪ ،‬بەڕێوەبەری ئامادەیی بەرخودان‬ ‫لە شنگال – سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم‪،-‬‬ ‫هەرچەندە ‪ 500‬خوێندكاریان هەیە بەاڵم هیچ‬ ‫كتێبێكیان وەرنەگرتووە‪.‬‬

‫نەزیز وتی‪“ :‬تەنیا نیوەی خوێندكارەكانمان‬ ‫كتێبیان وەرگرتووە‪ ،‬ئەویش كتێبی دڕاو و كۆنن‪،‬‬ ‫لەكاتێكدا قۆناغی ئامادەیی گرنگترین قۆناغی‬ ‫خوێندنە”‪.‬‬ ‫ئەو گلەیی هەیە لەوەی هیچ الیەنێك لە خەمی‬ ‫پرۆسەی خوێندن نییەو وتی‪“ :‬رۆژانە پەیوەندی‬ ‫بە بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگالەوە دەكەین‪،‬‬ ‫ئەوانیش دەڵێن هەوڵدەدەین كتێبتان بۆ رەوانە‬ ‫بكەین‪ ...‬ترسمان هەیە خوێندكارەكان واز لە‬ ‫خوێندن بهێنن”‪ .‬كرۆكی كێشەكە پەیوەندی‬ ‫بە بازگەكانەوە هەیە وەك بەڕێوەبەری گشتی‬ ‫پەروەردەی شنگال دەڵێت‪.‬‬ ‫حسێن خدر‪ ،‬بە (كەركوك ناو)ی وت “لە‬ ‫مانگی ئابی ئەمساڵەوە بە نوسراوی فەرمی داوامان‬ ‫لە رێكخراوی یونسێف و ژمارەیەك رێكخراوی تر‬ ‫كردووە‪ ،‬بۆ گەیاندنی كتێبەكان‪ ،‬بەاڵم تاوەكو ئێستا‬ ‫هیچ رێكخراوێك بە داواكارییەكەمان رازی نەبووە”‪.‬‬ ‫دوو ساڵی رابردوو‪ ،‬رێكخراوی یونسێف بەو‬

‫ئەركە هەڵدەستا‪.‬‬ ‫بەڕێوەبەری پەروەردە وتیشی‪“ :‬ئەمساڵ‬ ‫یونسێف وتیان ئێمە كتێب ناگەیەنین‪ ...‬بۆیە‬ ‫نوسراوی فەرمیمان ئاراستەی ئەنجومەنی‬ ‫پارێزگای نەینەوا كردووە‪ ،‬بۆ هاوكاریكردنمان‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوانیش وەاڵمیان نییە”‪.‬‬ ‫كتێبی خوێندنی كوردی بۆ شنگال لە‬ ‫پارێزگای دهۆكەوە دێت‪ ،‬لە ماوەی نێوان ئەو دوو‬ ‫شارەش نزیكەی ‪ 10‬بازگەی لێییەو هەر یەكەو‬ ‫هێزو الیەنێكی ئەمنی لێیە و رێگریی دەكەن لە‬ ‫گواستنەوەی كتێبی كوردی‪.‬‬ ‫لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا‪ ،‬بەڕێوەبەری گشتی‬ ‫پەروەردەی شنگال لە خۆرئاوای موسڵ‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫“خوێندكاران دڵنیادەكەینەوە كە بە هەموو‬ ‫شێوەیەك هەوڵدەدەین كێشەكەیان چارەسەر‬ ‫بكەین بەاڵم لەوانەیە كاتی بوێت”‪.‬‬

‫سەرچاوە‪ :‬کەرکوک ناو‬


‫�� ڵ���ە ڵ��گە‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫‪15‬‬

‫گوڵستان سەعید‪ ،‬ئەندامانی لیژنەی كاروباری كۆمەاڵیەتی پەرلەمان‪:‬‬

‫چاكسازییەكان لەبری چاكسازیی‬ ‫بوونەتە شوێنی راهێنانو پێگەیاندنی تاوانباران‬ ‫گوڵستان سەعید‪ ،‬ئەندامانی لیژنەی كاروباری‬ ‫كۆمەاڵیەتی پەرلەمانی كوردستان‪ ،‬رەخنەی لە رەوشی‬ ‫چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان هەیەو پێیوایە‪ ،‬لەبری‬ ‫ئەوەی شوێنی چاكسازی بن بوونەتە شوێنی راهێنانو‬ ‫پێگەیاندنی تاوانباران‪.‬‬ ‫گوڵستان سەعید‪ ،‬كە لەگەڵ ئەندامانی تری لیژنەكە‬ ‫سەردانی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە‪،‬‬ ‫لەم چاوپێكەوتنەدا‪ ،‬بە “زەمەن”ی وت‪“ :‬باڵەخانەكانی‬ ‫چاكسازی لە ئاستی پێویست نین بۆ گیراوان”‪.‬‬ ‫ناوبراو باس لە بوونی كەموكوڕی دەكات لە‬ ‫یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیو ئاماژە‬ ‫بەهەوڵەكانیان دەكات بۆ هەمواركردنەوەی یاساكە‪.‬‬ ‫سازدانی ئیبراهیم عەلی‬

‫* كەموكوڕییەكانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی‬ ‫توندوتیژی خێزانی چین كە ئێوە دەتانەوێت‬ ‫هەمواری بكەنەوە؟‬ ‫ ئەم یاسایە تەنیا داكۆكی لە ئافرەت دەكات‬‫لەناو خێزاندا‪ ،‬بەاڵم ژنان لە شوێنەكانی دیكەش‬ ‫رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە‪ .‬لە شەقامو‬ ‫تەواوی شوێنەكانی دیكە ژنان رووبەڕووی‬ ‫توندوتیژی دەبنەوەو پێویستە ئەم یاسایە ببێتە‬ ‫هۆی پاراستنی ژنان لە هەموو شوێنو جێگەیەك‪.‬‬ ‫دەبێت یاساكە تەنیا بۆ ئەوە نەبێت كە ئافرەت‬ ‫لەدەست ئەو توندوتیژیانە بپارێزێت كە لەالیەن‬ ‫پیاوانەوە ئەنجام دەدرێت‪ .‬بەڵكو دەبێت لە‬ ‫یاساكەدا ئاماژە بەو توندوتیژیانە بدرێت كە‬ ‫لەالیەن دایكەوە بەرامبەر كچ ئەنجام دەدرێت‬ ‫یاخود بەپێچەوانەوە‪ .‬یان لەالیەن خوشكو‬ ‫خوشكەوە ئەنجام دەدرێت‪ ،‬یاخود لەالیەن‬ ‫خەسووەوە بەرامبەر بووك ئەنجام دەدرێت‬ ‫یاخود بەپێچەوانەوە‪ .‬دەبێت یاساكە تەواوی ئەو‬ ‫بنەمایانە بگرێتەوە كە لەرێككەوتنی مافی مرۆڤدا‬ ‫هاتووە‪ .‬بەو پێیە عێراق یەكێكە لەو واڵتانەی‬ ‫ئیمزای لەسەر كردووە‪.‬‬ ‫ئەوەی الی ئێمە جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە‬ ‫ئێستا لە هەرێمی كوردستان خۆكوشتن زۆر‬ ‫زۆر بووە‪ .‬بەالی ئێمەوە زۆر گرنگە رێگەچارەی‬ ‫گونجاو بۆ ئەو دیاردەیە بدۆزرێتەوەو بتوانین ئەو‬ ‫رێژەیە كەم بكەینەوە تا ئاستی نەمان‪.‬‬ ‫* ئێوە وەك لیژنەیەكی پەرلەمانی سەردانی‬ ‫چاكسازییەكانی هەولێرو سلێمانیو دهۆكتان‬ ‫كردووە‪ .‬لەو چاكسازییانە تەواوی زیندانییەكان‬ ‫هەمان شوێنیان هەیەو گیراوەكان بەتێكەڵی بەند‬ ‫دەكرێن‪ .‬ئەمەش یەكێكە لەو هۆكارانەی وا دەكات‬ ‫زیندان لەبری ئەوەی شوێنێك بێت بۆ چاكسازی‪،‬‬ ‫رەنگە ببێتە هۆی پەیوەندیكردنی زیندانییان‬ ‫بەباندی تاوانكاری‪ ،‬ئێوە وەكو پەرلەمان‬ ‫دەتانەوێت چۆن رێگە لەو دیاردەیە بگرن؟‬ ‫ بەالی ئێمەشەوە ئەو دیاردەیە مەترسیدارەو‬‫زۆربەی تاوانبارەكان بەبێ گرنگیدان بە جۆری‬ ‫تاوانەكانیان تێكەڵكراون‪ .‬گرفتێكی گەورەیە كە‬ ‫كەسێك لەسەر تاوانێك دەستگیركراوە‪ ،‬بەاڵم كە‬ ‫بەریەككەوتنی دەبێت لەگەڵ تاوانباری كەیسێكی‬ ‫دیكە وادەكات كاریگەری خراپ لەسەر یەكتر‬

‫ئەوەی الی ئێمە‬ ‫جێگەی نیگەرانییە‬ ‫ئەوەیە ئێستا لە‬ ‫هەرێمی كوردستان‬ ‫خۆكوشتن زۆر زۆر بووە‬

‫خەڵك هەیە لەناو‬ ‫چاكسازییەكان لە‬ ‫بەكارهێنەری ماددەی‬ ‫هۆشبەرەوە بووە‬ ‫بەبازرگانی ماددەی‬ ‫هۆشبەر‬ ‫جێبێهڵنو زۆرجار تا ئەو ئاستە دەڕوات كە‬ ‫گیراوەكان ئاسانكاری بۆ ئەنجامدانی تاوانی دیكە‬ ‫بۆ یەكتری بكەن‪.‬‬ ‫كاریگەرییەكان ئەگەر نەگاتە ئاستی ئەوەش‬ ‫كە ئەو كەسانە ببن بەیەك باند یا پەیوەندی‬ ‫بەهێز دروست بكەن لەسەر بنەمای هاوكاری‬ ‫كردن بۆ ئەنجامدانی تاوانی دیكە‪ .‬رەنگە‬ ‫هەندێك گیراو هەبن لەسەر شتی زۆر سادەو‬ ‫ئاسایی دەستگیركرابن‪ ،‬بەاڵم كە دەبینێت لەگەڵ‬ ‫تاوانباری زۆر مەترسیدار تێكەڵكراون كاریگەری‬ ‫خراپ لەسەر دەرونی ئەو كەسە جێدەهێڵێت‪.‬‬ ‫ئێمەش زۆر پرسیارمان لەسەر ئەو پرسە كرد‪،‬‬ ‫بەاڵم بەرپرسانی چاكسازییەكان پێیان وتین كە‬ ‫ئەوان شوێنیان نییە تا تاوانباران بەپێی ماددە‬ ‫یاساییەكانی لەسەر دەستگیركراون جیایان‬ ‫بكەینەوە‪ .‬بۆیە پێویستمان بەهۆڵی دیكەو‬ ‫فراوانكردنی چاكسازییەكان هەیە‪ .‬لە پارێزگاكانی‬ ‫هەرێم باڵەخانەكانی چاكسازی لە ئاستی پێویست‬ ‫نین بۆ گیراوان‪.‬‬ ‫پێویستمان بەباڵەخانەی زۆر مۆدێرنو‬ ‫پێشكەوتوو هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی كردەیی‬ ‫ئەو شوێنە‪ ،‬شوێنی چاكسازی بێت‪ .‬بتوانرێت‬ ‫ئەو تاوانبارانەی دەستگیردەكرێن تا ئەو كاتەی‬ ‫ئازاد دەكرێن بەشێوەیەك كاریان لەسەر بكرێت‬ ‫كە لەداهاتوو لەبری ئەوەی تاوانەكانیان دووبارە‬ ‫بكەنەوە ببن بەكەسانی بەسوود بۆ كۆمەڵگە‪.‬‬ ‫بۆ ئەمەش پێویستمان بەدەركردنی یاسای‬ ‫جێگرەوەیە كە لەواڵتانی پێشكەوتوو بایەخی‬ ‫زۆری پێدەدرێتو لەزیندانەوە سوود لەتواناكانی‬ ‫ئەو كەسانە وەردەگیریت بۆ پێشخستنی ئەو‬ ‫بوارانەی زیندانییەكان بەهرەیان تێیدا هەیە‪ .‬بەو‬ ‫هۆیەوە دەتوانرێت ئەو كەسانە لەبری ئەوەی‬ ‫كەسانێك بن بارقورسی بن لەسەر حكومەت‪.‬‬ ‫بەڵكو بار سوكییەك بن لەسەر میزانییەی‬ ‫حكومەت‪.‬‬ ‫* بۆچوونێك هەیە دەوترێت چاكسازییەكانی‬ ‫هەرێم لەبری ئەوەی شوێنی چاكسازی بن‪ ،‬بەڵكو‬ ‫شوێنێكن بوون بەشوێنی راهێنانو پێگەیاندنی‬ ‫تاوانباران؟‬ ‫ بەڵێ زۆر راستە‪ .‬ئەگەر باسی نمونەی‬‫ئەو كەسانە بكەین كە لەسەر ماددەی هۆشبەر‬

‫دەستگیركراون بەهۆی ئەوەی ئەوانە چارەسەرێك‬ ‫ناكرێت دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو كەسانە خەڵكانی‬ ‫دیكەش فێری ماددەی هۆشبەر بكەنو رێگەكانی‬ ‫دەستخستنی ئەو ماددانە نیشانی ئەوانی‬ ‫دیكە دەدەن‪ .‬بۆیە لەسەر حكومەت پێویستە‬ ‫نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەبواری ماددەی‬ ‫هۆشبەر بكاتەوە بۆ ئەوەی لەو نەخۆشخانانە‬ ‫ئەو كەسانە چارەسەر بكرێنو دووربخرێنەوە‬ ‫لەماددەی هۆشبەر‪ .‬لەهەموو دنیا بەكارهێنەری‬ ‫ماددەی هۆشبەر وەك تاوانبار سەیر ناكرێن‪،‬‬ ‫بەڵكو هەوڵدەدرێت چارەسەری بۆ بكرێت‪ .‬بەڵكو‬ ‫بازرگانەكانی ماددەی هۆشبەر دەبێت سزابدرێن‬ ‫و سزای قورسیان بەسەردا بسەپێندرێت‪ .‬بەهۆی‬ ‫ئەوەی ئەو كەسانەی بەكارهێنەری ماددەی‬ ‫هۆشبەرن چارەسەرێكی گونجاویان بۆ ناكرێت‪،‬‬ ‫بۆیە دەبینین بۆ چەند بارە ئەو كەسانە دەچنەوە‬ ‫بۆ چاكسازییەكان‪.‬‬ ‫هەموو ئەوانەی لەناو زیندانەكاندان‬ ‫بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر‪،‬‬ ‫دەبێت جیابكرێنەوە لەو كەسانەی كە‬ ‫بازرگانییان كردووە بەماددەی هۆشبەر‪ .‬یاخود‬ ‫تاوانبارەكانی دیكە‪ .‬چونكە جۆری تاوانەكانی‬ ‫ئەوان زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەو كەسانە‪ .‬بۆیە‬ ‫زۆرجار بەهۆی ئەم جیانەكردنەوەیە گروپی‬ ‫زۆر مەترسیدارییان لێ دروست بووە‪ ،‬یاخود‬ ‫كەسێك لەبەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرەوە‬ ‫بووە بەبازرگانی ماددەی هۆشبەر‪.‬‬ ‫* ئەوەی ئێوە تێبینیتان كردووە لە‬ ‫سەردانە مەیدانییەكانتان لەسەر گیراوەكانی‬ ‫ئەو چاكسازییانە چی بوون؟‬ ‫ من بۆ خۆم ئەوەم زۆر بەالوە سەیر بوو‬‫كە دایك پاڵنەربێت بۆ ئەوەی منداڵەكانی‬ ‫تاوانی قێزەون ئەنجام بدەن‪ .‬چونكە ئەو‬ ‫جۆرە كەیسانە زۆر زۆر بوون كە دایكان‬ ‫هانی منداڵەكانیانداوە بۆ دزیكردن‪ .‬بەراستی‬ ‫ئەمە كارەساتێكی گەورەیەو دەبێـت بەهەموو‬ ‫شێوەیەك بەر بەو دیاردەیە بگرین‪ .‬دەبێت‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی‬ ‫چاككردنی بژێوی هاواڵتیان بدات‪ ،‬ئەگینا‬ ‫كارەساتی گەورەتر لەوەی هەیە روودەدات‬ ‫لەناو كۆمەڵگە‪ .‬لە دامودەزگاكانی چاودێری‬

‫بەرپرسانی چاكسازییەكان‬ ‫پێیان وتین كە شوێنیان‬ ‫نییە تاوانباران بەپێی‬ ‫تاوانەكانیان لە یەكتر‬ ‫جیابكەنەوە‬

‫ئەو جۆرە كەیسانە‬ ‫زۆر زۆر بوون‬ ‫كە دایكان هانی‬ ‫منداڵەكانیان داوە‬ ‫بۆ دزیكردن‬ ‫كۆمەاڵیەتیش كەموكوڕی زۆرمان بەدی‬ ‫كردو هەموو ئەو كەموكوڕییانە دەكەین بە‬ ‫راپۆرتێكو پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی‬ ‫دەكەین بۆ ئەوەی بتوانین بەهاوكاری حكومەت‬ ‫كەموكوڕییەكان نەهێڵین‪.‬‬ ‫* تیمێكی وەزارەتی كاروباری كۆمەاڵیەتی‬ ‫بۆ دروستكردنی پرۆژەی خێزانی جێگرەوە‬ ‫لەهەولێرەوە سەردانی واڵتی بەریتانیایان‬ ‫كرد بۆ ئەوەی ئەزموونی ئەوێ بۆ خێزانی‬ ‫جێگرەوە بگوازنەوە بۆ هەرێمی كوردستان‪،‬‬ ‫ئێوە ئاگاداری كارەكانی ئەو تیمەن؟‬ ‫ خێزانی جێگرەوە رۆڵێكی گرنگ دەبینێت‬‫لە بەخشینی سۆز بە مندااڵنی بێ سەرپەرشت‪.‬‬ ‫ئەو مندااڵنەی بێنازی دایكو باوك دەبن‪،‬‬ ‫جۆرێك لە كەموكوڕییان لەباری دەرونی بۆ‬ ‫دروست دەبێت‪ .‬ئەوەی ئێمە ئاگادارین ئەوەیە‬ ‫كە لە سلێمانی خانەیەكی بچوك هەیە بەناوی‬ ‫خێزانی جێگرەوە‪ .‬ئەو پرۆژەیە تا ئێستا كە‬ ‫لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت نۆزدە ماڵیان‬ ‫هەڵبژاردبوو كە گونجاون بۆ ئەوەی منداڵی‬ ‫بێ سەرپەرشتیان تەسلیم بكرێت‪ .‬لەو نۆزە‬ ‫ماڵەش تا ئێستا یانزە ماڵیان منداڵی بێ‬ ‫سەرپەرشتیان تەسلیم كراوە‪ .‬ناوەڕۆكی‬ ‫پرۆژەكە بریتییە لەوەی ئەو مندااڵنەی بێ‬ ‫سەرپەرشتنو لەخانەكانی بێ سەرپەرشتاندان‪،‬‬ ‫بدرێن بەو خێزانانەی كە منداڵیان نییەو حەز‬ ‫بە بەخێوكردنی منداڵ دەكەن‪ ،‬بەاڵم ناسنامەی‬ ‫منداڵەكە ناگۆڕێت و هەر لەسەر ناوی دایك و‬ ‫باوكە ئەسڵییەكەی خۆیان دەبن‪ .‬ئەو پرۆژەیە‬ ‫بۆ ئەوەی ئەو مندااڵنە بێ بەش نەبن لەسۆزی‬ ‫خێزانی‪ .‬لەرێگەی خانەی خێزانی جێگرەوەش‬ ‫چاودێری رەوشی ئەو مندااڵنە دەكرێت لەناو‬ ‫ئەو خێزانانەدا‪ .‬بەاڵم دەبێت لەپەرلەمانەوە‬ ‫یاسایەك دەربكرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت سوود‬ ‫لەو ئەزموونە وەربگیرێت بۆ هەموو شارو‬ ‫شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان‪ .‬چونكە‬ ‫ئەوەی لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت تەنیا‬ ‫پاڵپشتە بەیەك بڕگەی یاسایی كە باس لە‬ ‫بەرژەوەندی بااڵی منداڵ دەكات‪ .‬من زانیاریم‬ ‫لەسەر ئەوە نییە كە لەهەولێرەوە هیچ هەوڵێك‬ ‫هەبووبێت بۆ گواستنەوەی ئەو ئەزموونە‪.‬‬

‫دەروون نیگا‬

‫گۆشەیەكی دەروونیی‪ ،‬پەروەردەیی‪ ،‬كۆمەاڵیەتییە‬ ‫د‪ .‬سەمەد ئەحمەد* هەفتانە دەینووسێت‬

‫مامەڵە لەگەڵ كەسی‬ ‫میزاجیدا بكەین؟‬ ‫ئەمە ئەو پرسیارە بوو كە لە كۆتایی ئەڵقەی‬ ‫رابردوودا كردمانو لەم ئەڵقەیەدا دەمانەوێت‬ ‫وەاڵمی بدەینەوە‪ .‬لەبەرئەوەی كە مرۆڤ‬ ‫(كەسی ئاساییو كەسی میزاجیی) بوونەوەرێكی‬ ‫كۆمەاڵیەتییەو ناتوانێت لە دەرەوەی كۆمەڵگە‬ ‫بژێت‪ ،‬بۆیە بەناچاری دەبێت لەگەڵ یەكتریدا‬ ‫مامەڵە بكەین‪ ،‬بەاڵم ئاشكرایە كە مامەڵەكردن‬ ‫لەگەڵ یەكدا‪ ،‬یەك جۆرو یەك شێوازی نییە‪،‬‬ ‫بۆیە دەبێت باشترینیان لەبەرچاو بگرینو‬ ‫پیادەی بكەین‪ .‬لەبەرئەوەی مامەڵەكردن لەگەڵ‬ ‫كەسی میزاجیدا‪ ،‬وەك لە دوو ئەڵقەی رابردوودا‬ ‫گوتمان زۆر ناخۆشو پڕ ئێشو ژانە‪ ،‬بۆیە‬ ‫پێویستە سنوورێك بۆ مامەڵەو تێكەاڵوبوونو‬ ‫نزیكبوونەوەی دابنرێت‪ ،‬چونكە هیچ كەسێك‬ ‫ناچار نییە كە هەر دەبێت هاوڕێیەتی‪،‬‬ ‫هاوسەرگیری‪ ،‬گەشتو سەیران‪ ،‬كارو كاسبی‪،‬‬ ‫پیشە و ‪ ..‬هتد‪ ،‬لەگەڵ كەسی میزاجیدا بكات‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەگەر هەر ناچاربووین كە پەیوەندی و‬ ‫نزیكبوونەوەو بەریەككەوتنمان لەگەڵ كەسی‬ ‫میزاجیدا هەبێت‪ ،‬ئەوا دەبێت وریا بین و ئەو‬ ‫پەیوەندییە سنوری ناسیاوی تێنەپەڕێنێت و‬ ‫هەرگیز نەگاتە سنورو قۆناغی هاوڕێیەتی و‬ ‫هاوسەرگیری و هاوسەفەری و هاوسەنگەری‬ ‫هاوبیری و زۆر (هاو‪)..‬ی تریش! چونكە هەموو‬ ‫ئەوانەی كە بەیانمانكرد‪ ،‬كۆمەڵێ پەیوەندی‬ ‫كۆمەاڵیەتی گرنگ و پڕ بایەخن لەژیانداو‬ ‫لەسەر كۆمەڵێ بنەمای بەهای بااڵی مرۆڤایەتی‬ ‫دروست بوونە‪ ،‬كە هیچیان وەكو پێویست لەالی‬ ‫كەسی میزاجی بوونیان نییە‪ ..‬ئەی كەواتە لە‬ ‫مامەڵەكردن لەگەڵ كەسی میزاجیدا چی بكەین؟‬ ‫لەوەاڵمدا زۆر بەكورتی دەڵێین‪ :‬پێویستە ئەم‬ ‫خااڵنە لەبەرچاو بگرین‪:‬‬ ‫یەكەم‪ :‬هەتا دەتوانیت لە گفتوگۆو‬ ‫قسەكردندا‪ ،‬خۆت دووربگرە لە رەخنەگرتنی‪،‬‬ ‫خۆ ئەگەر هەر ناچاربوویت و پێویستی كرد‬ ‫كە رەخنەی لێبگریت‪ ،‬هەوڵبدە رەخنە گرتنەكە‬ ‫لەبەرچاوی خەڵكی نەبێت‪ ،‬چونكە كەسی‬ ‫میزاجی‪ ،‬لەهەر كەسێك زیاتر كەللەڕەق و‬ ‫عینادە‪ ،‬بۆیە لەپێشچاوی خەڵكی نەك هەر دان‬ ‫بەهەڵەی خۆیدا نانێت‪ ،‬بەڵكو زۆر سەرسەختانە‬ ‫داكۆكی لە را چەوتەكانی خۆی دەكات‪.‬‬ ‫دووەم‪ :‬هەوڵبدە‪ ،‬لەقسەو گفتوگۆدا‪ ،‬خۆت‬ ‫دوور بگرە لەو بابەتانەی كە لە گیانی ئەم خۆش‬ ‫نین و دەبنە مایەی نیگەرانی توڕەبوونی‪.‬‬ ‫سێیەم‪ :‬هەتا بۆت دەكرێت دەرگای گفتوگۆی‬ ‫لەسەر مەكەرەوە‪ ،‬خۆ ئەگەر هەر ناچار بوویت‬ ‫گفتوگۆی لەگەڵدا بكەیت‪ ،‬بەكورتی بیبڕەوەو‬ ‫با زۆر درێژە نەكێشێت‪ ،‬چونكە چەند درێژە‬ ‫بكێشێت‪ ،‬ئەوەندە زیاتر ئەگەری بە رێككەوتن و‬ ‫دروستبوونی كێشە لەگەڵیدا دێتە ئاراوە‪.‬‬ ‫چوارەم‪ :‬هەتا دەتوانیت چاكەكاربە‬ ‫لەگەڵیدا‪ ،‬هەرگیز ئەوە لەبەرچاو مەگرە كە ئەو‬ ‫بە چاكەكانی تۆ نازانێت‪ ،‬چونكە ئەمە بەشێكە‬ ‫لەخەسڵەتی كەسی میزاجیی‪ ،‬بەاڵم بەئومێدی‬ ‫ئەوەی كە ئەویش السایی تۆ بكاتەوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫چەخت لەبەردەوامی چاكەكاری دەكەینەوە‪.‬‬ ‫پێنجەم‪ :‬لەبەرئەوەی كەسی میزاجیی‪ ،‬ژیانی‬ ‫خۆشەویستی و سۆزداری پڕە لەكەلێن و بۆشایی‪،‬‬ ‫تۆ هەوڵبدە رۆڵی باشە بگێریت لەپڕكردنەوەی‬ ‫كەلێن و بۆشاییەكانی ئەم بوارەی ژیانیدا‪.‬‬ ‫شەشەم‪ :‬ئەگەر داوای قەرزی لێكردیت‬ ‫و توانای ئەوەت هەبوو كە یارمەتی بدەیت‪،‬‬ ‫یارمەتی بدە‪ ،‬لەوەرگرتنەوەی قەرزەكەشدا زۆر‬ ‫پەلە مەكە‪ ..‬هەموو ئەمانە‪ ،‬بەئومێدی ئەوەی كە‬ ‫ئەویش لەكاتێكی تردا‪ ،‬لەگەڵ تۆ‪ ،‬یان كەسانی‬ ‫تر ئەنجام بدات‪.‬‬ ‫حەوتەم‪ :‬هەرگیز بیر لە تۆڵكردنەوە‬ ‫مەكەرەوە لەگەڵیدا‪ ،‬ئەگەر وانەكەیت‪ ،‬تۆش‬ ‫دەبیتە كەسێكی وەكو ئەو‪.‬‬ ‫ئەمانەو چەندین خاڵی تر هەن كە لە‬ ‫مامەڵەكردن لەگەڵ كەسی میزاجیدا پێویستە‬ ‫لەبەرچاو بگیرێن‪ ،‬كە بەداخەوە پانتایی‬ ‫گۆشەكەی ئێمە لەمەزیاتر مەودامان نادات بۆ‬ ‫نووسین‪.‬‬ ‫* پسپۆر لەبواری پەروەردە و دەروونناسیی‬


‫�� ڵ���ە ڵ��گە‬

‫‪14‬‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫بەپێی دەستوری عێراق دەبێت بنووسرێت‬

‫زمانی كوردی لەسەر دراو یاساغە‬ ‫مەزهەر كەریم‬ ‫عێراق‬ ‫لەسەر‬ ‫عەرەبی‬ ‫دراو بە‬ ‫تائێستا‬

‫ساڵی ‪ 2005‬كە دەستوری‬ ‫نووسرایەوە‪ ،‬الیەنە عێراقییەكان‬ ‫ئەوە رێكەوتن كە زمانی كوردیو‬ ‫دوو زمانی فەرمینو دەبێت لەسەر‬ ‫هەردوو زمانەكە بنوسرێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫زمانی كوردی نەخراوەتە سەر دراو‪.‬‬ ‫لە بڕگەیەكی مادەی چواری دەستوردا‬ ‫هاتووە “دراوو پولو پاسپۆرت دەبێت‬ ‫بەهەردوو زمانی كوردیو عەرەبی‬ ‫چاپبكرێن”‪.‬‬ ‫چواردە ساڵ بەسەر پەسەندكردنو‬ ‫دەنگدان بەسەر دەستوری عێراقدا‬ ‫تێدەپەڕێت‪ ،‬بەاڵم هێشتا ئەو بڕگەیەو‬ ‫دەیان پڕۆژەی دیكە كە لەدەستوردا هاتووە‬ ‫جێبەجێنەكراون‪.‬‬ ‫بەختیار شاوەیس‪ ،‬ئەندامی پەرلەمانی‬ ‫عێراق وتی‪“ :‬هەبوونی زمانو وێنەی‬ ‫شوێنەوارەكانی كوردستان كە لە دەستوردا‬ ‫هاتووە تائێستا لە پەرلەمان باسنەكراوە”‪.‬‬ ‫بەبڕوای ئەو “لەو بڕگەیە گرنگتر‬ ‫جێبەجێنەكراوە مادەی ‪140‬و موچەی‬ ‫فەرمانبەرانو موستەحەقاتی پێشمەرگەیە”‪.‬‬ ‫جێبەجێنەكردنی مادە دەستورییەكان‬ ‫بۆ “هەبوونی كێشەی سیاسی گەڕاندەوە‬ ‫لەنێوان هەرێمو بەغدا”‪.‬‬ ‫وتیشی‪“ :‬لەگەڵ ئەوەشدا بەغدا ئێستا‬ ‫موچە بۆ هەرێم نانێرێت ئیتر چۆن بچین‬ ‫بڵێین زمانی كوردی با لەسەر دراوی عێراقی‬

‫هەبێت‪ ،‬بێگومان گوێمان لێناگرن”‪.‬‬ ‫عێراق لە مێژووی خۆیدا چەندین‬ ‫دراوی هەبووە‪ ،‬بەاڵم كەمترینیان نووسینی‬ ‫كوردییان لەسەر بووە‪ ،‬ساڵی ‪ 2004‬دراوی‬ ‫نوێ خرایە بازاڕەوە كە تائێستا كاری‬ ‫پێدەكرێت كە بە چاپی نوێ یان بریمەر‬ ‫ناسراوەو لە ‪ 250‬دینارەوە هەیەتی تا‬ ‫‪ 50‬هەزار دینارو جگە لە پێنج هەزار‬ ‫دینارییەكە كە وێنەی تاڤگەی گەلی عەلی‬ ‫بەگی لەسەرە‪ ،‬هیچ نووسین یاخود وێنەی‬ ‫شوێنەوارێكی كوردستان لەسەر دراوەكە‬ ‫دانەنراوە‪.‬‬ ‫شارەزایەكی ئابووری‪ ،‬پێیوایە بەهۆی‬ ‫ئەوەی كوردستان سیاسەتی “نەقدییو‬ ‫مالیو بازرگانی نیە”‪ ،‬هیچ گوشارێكی بۆ‬ ‫ناكرێت‪.‬‬ ‫د‪ .‬هۆشیار مەعروف‪ ،‬مامۆستای‬ ‫زانكۆی لوبنانی فەرەنسی لە شاری هەولێر‬ ‫وتی‪“ :‬گرنگی نووسینی كوردی لەسەر دراو‬ ‫ئەوەیە‪ ،‬ڕۆژێك لە ڕۆژان ئەو پارەیە لە‬ ‫مۆزەخانە دادەنرێت ئەوە گرنگە شوناسی‬ ‫كوردیشی لەسەربێت”‪.‬‬ ‫وتیشی‪“ :‬هاواڵتیانی كوردستان ئەگەر‬ ‫ئەو دراوە بە توركیش لەسەری بنوسرێت‬ ‫ئەوا مامەڵەی پێوەدەكەن‪ ،‬چونكە بەدیلیان‬ ‫نیە بۆ دراوێكی دیكە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا‬ ‫دەسەاڵتێكی گشتی لەپشتە‪ ،‬حكومەتی‬ ‫هەرێم هیچی پێناكرێت‪ ،‬چونكە ئابوریەكی‬ ‫هێندە بەهێزی نیە لەگەڵ ئەوەشدا بەدیلی‬ ‫دیكەی نیە ناشتوانێت بەهاواڵتیان بڵێت‬ ‫ئەو دراوە بەكارمەهێنن”‪.‬‬

‫تەنیا دراوی پێنج هەزار دیناری وێنەی هاوینەهەوارێکی کوردستانی لەسەرە‬ ‫ئەم پرسە لەالی لیژنەی دارایی پەرلەمان‬ ‫تائێستا نەبووەتە بابەتی مشتومڕ‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لیژنەی رۆشنبیری تێبینی كردووە‪.‬‬ ‫محەمەد سەعدەدین‪ ،‬ئەندامی لیژنەی‬

‫دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ “زەمەن”‬ ‫وتی‪“ :‬دراوی عێراقی بۆ هەموو خەڵكی‬ ‫عێراقە بەبێ جیاوازی بەو هۆیەشەوە‬ ‫دەبێت زمانی سەر پارەكەو وێنەكان تەعبیر‬

‫لەسەرجەم پێكهاتەكان بكەن‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫وێنەی شوێنەوارو كەسایەتیە دیارەكانی‬ ‫كورد كە ڕۆڵیان هەبووە لەمێژوودا‬ ‫وێنەكانیان لەسەر دراوەكە هەبێت”‪.‬‬

‫وتیشی‪“ :‬وەك لیژنەی دارایی تائێستا‬ ‫سەرنجی ئەوەمان نەداوە‪ ،‬كە دەبێت‬ ‫پارەی عێراقی نووسراو و وێنەی كوردی‬ ‫لەسەر بێت‪ ،‬بەداخەوە نووسراوی سەر‬ ‫دراوی عێراقی تەنیا پێنج هەزاری نەبێت‬ ‫وێنەی گەلی عەلی بەگی تێدایە سەرجەم‬ ‫دراوەكانی دیكەی دەوڵەتی عێراقی‬ ‫بەعەرەبی لەسەری نووسراوە”‪.‬‬ ‫گۆران عومەر‪ ،‬ئەندامی لیژنەی‬ ‫ڕۆشنبیری لە پەرلەمانی كوردستان‪،‬‬ ‫لەوبارەیەوە وتی‪“ :‬ئێمە وەك لیژنەكەمان‬ ‫باسی نەبوونی نووسین بەكوردیو‬ ‫شوێنەوارو ناودارانی كوردستانمان لەسەر‬ ‫دراوی عێراقی كردووە‪ ،‬بەاڵم بەهۆی ئەوەی‬ ‫لەدەستوری عێراقدا هەیە ناتوانین وەك‬ ‫پڕۆژە یاسا پێشكەشی بكەین”‪.‬‬ ‫وتیشی‪“ :‬ئەوەی لەسەر ئێمەیە تەنیا‬ ‫دەتوانین داوا لە سەرۆكی پەرلەمان‬ ‫بكەین ئەوانیش بەرپرسانی كورد لەبەغدا‬ ‫ئاگادار بكەنەوە‪ ،‬تا نوسراوی كوردیو‬ ‫شوێنەوارە كوردییەكان لە دراوەكەدا‬ ‫هەبێت ناكرێت دراوێك گشتگیر بێت بۆ‬ ‫سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق بێتو بەدڵی‬ ‫پێكهاتەیەكی دیكەش بێت مافی ئەوانی‬ ‫دیكە پێشێل بكرێت”‪.‬‬ ‫ئەمە لەكاتێكدایە بانكی ناوەندی عێراق‬ ‫تاوتوێی دراوەكەی دەكات تا سێ سفری‬ ‫دراوەكەی البەرێت ئەویش وەك هەوڵێك بۆ‬ ‫بەرزكرنەوەی دراوەکەی‪ ،‬بەاڵم هیچ شتێك‬ ‫لەبارەی گۆڕانكاری نووسینو وێنەی سەر‬ ‫دراوەكە باسنەكراوە‪.‬‬

‫ئاوارەکان خێوەت و ئاوارەییان لە ماڵی خۆیان پێباشترە‬ ‫نزیكەی ‪ 800‬هەزاریان نەگەڕاونەتەوەو خەرجی سااڵنەیان نزیكەی ملیارێك دۆالرە‬

‫‪ 213‬هەزارو ‪ 779‬كەس لە كەمپەكاندا دەژین‬ ‫سەرچین ساڵح‬ ‫پێدەچێت ژێر خێوەتو ژیانی كرێچیەتی‬ ‫لە هەرێمی كوردستان بۆ ئاوارە عێراقییەكان‬ ‫ئارامترو لەبارتربێت وەك ژیانكردن لەسەر‬ ‫زێدی خۆیان‪ ،‬هەرچەندە شەڕ لە ناوچەكانیان‬ ‫نەماوەو فشاریش هەیە بۆ گەڕانەوەیان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫زۆرترینیان بنەیان لە كەمپەكان داخستووەو‬ ‫جارێ بەتەمای گەڕانەوە نین‪.‬‬ ‫پێنج ساڵ دەبێت بەشێك لە هاواڵتیانی‬ ‫موسڵو پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق روویان‬ ‫لە هەرێمی كوردستان كردووە‪ ،‬كە ئاگری‬ ‫شەڕی داعش داگیرسا‪ ،‬زیاتر لە ملیۆنێكو‬

‫‪ 600‬هەزار ئاوارە رژانە شارەكانی هەرێم‪.‬‬ ‫لەو ژمارەیە ‪ 800‬هەزاریان گەڕاونەتەوە زێدی‬ ‫خۆیانو ‪ 794‬هەزارو ‪ 61‬كەسیان ماون‪،‬‬ ‫ئەوەش بەپێی ئامارەكانی ناوەندی هاوبەشی‬ ‫هەماهەنگی قەیرانەكان سەر بە وەزارەتی‬ ‫ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان‪.‬‬ ‫هەر بەپێی ئامارەكان‪ ،‬لە كۆی ژمارەی‬ ‫ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان‪ ،‬تەنیا ‪213‬‬ ‫هەزارو ‪ 779‬كەس لە كەمپەكاندا دەژین‪ ،‬كە‬ ‫لە ‪ 40‬هەزار خێزان پێكهاتوونو دابەشبوون‬ ‫بەسەر ‪ 29‬كەمپدا لە شارەكانی هەرێمی‬ ‫كوردستان‪.‬‬ ‫نەگەڕانەوەی ئاوارەكان لەكاتێكدایە‬ ‫لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عیراق‪ ،‬بەپێی‬

‫بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران‪ ،‬هەڵمەتێكی‬ ‫بەرفراوانو درێژخایەن بۆ گەڕانەوەی تەواوی‬ ‫ئاوارەكان دەستپێكردووە‪ ،‬تا بگات بە‬ ‫داخستنی كەمپەكان‪.‬‬ ‫دوای ئەوەی لە ساڵی ‪ 2014‬چەكدارانی‬ ‫داعش دەستیان بەسەر پارێزگاكانی‬ ‫نەینەواو سەاڵحەدینو ئەنبارو زۆرێك لە‬ ‫ناوچەكانی دیالەو باشووری كەركوكدا گرت‪،‬‬ ‫دانیشتوانێكی زۆری ئەو ناوچانە ئاوارەبوونو‬ ‫لە شارو شارۆچكەو كەمپەكانی هەرێمدا‬ ‫گیرسانەوە‪.‬‬ ‫وەك لە ئامارەكانی ناوەندی هەماهەنگی‬ ‫قەیرانەكاندا هاتووە‪ ،‬خەرجی داواكراوی‬ ‫رۆژانەی ئاوارەو پەنابەران لە هەرێمی‬

‫كوردستان گەیشتۆتە دوو ملیۆنو ‪700‬‬ ‫هەزار دۆالر‪ ،‬ئەوەش بۆ مانگێك زیاتر لە ‪81‬‬ ‫ملیۆن‪ ،‬لە ساڵێكیشدا ئەو خەرجییە ‪974‬‬ ‫ملیۆن و ‪ 300‬هەزار دۆالر دەكات‪.‬‬ ‫هەماهەنگی‬ ‫هاوبەشی‬ ‫ناوەندی‬ ‫قەیرانەكان‪ ،‬لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەی‬ ‫بەوەشداوە‪ 189 ،‬رێكخراوی ناوخۆییو‬ ‫نێودەوڵەتی وەك هاوبەشی مرۆیی لە‬ ‫دۆسیەی ئاوارەكاندا كاردەكەن‪.‬‬ ‫ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستاندا‬ ‫بەدرێژایی کاتی مانەوەیان بوون بە دوو‬ ‫بەشەوە‪ ،‬بەشێكیان هێشتا لە كەمپەكاندا‬ ‫ماونەتەوەو بەشێكی تریان چوونەتە سەنتەری‬ ‫پارێزگاو قەزاو ناحیەكان لە خانووی كرێدان‪.‬‬

‫هۆشەنگ محەمەد‪ ،‬بەڕێوەبەری گشتی‬ ‫ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكان لە وەزارەتی‬ ‫ناوخۆ بە “زەمەن”ی وت‪“ :‬ئاوارەكان لەبەر‬ ‫نەبوونی خزمەتگوزاری لە شوێنی خۆیانو‬ ‫نەبوونی توانای دارایی بۆ دروستكردنەوەی‬ ‫خانوو‪ ،‬نەبوونی دەرفەتی كاركردنو‬ ‫زیادبوونی چاالكیەكانی داعش‪ ،‬جگە‬ ‫لەوانەش لێرە لە ژیانێكی خۆشدان ئەماندانو‬ ‫هەلی كاریان دەست دەكەوێت ئەمەش وای‬ ‫كردووە نەگەڕێنەوە”‪.‬‬ ‫ئاماژەی بەوەشكرد‪ ،‬هیچ بڕیارێك نییە بۆ‬ ‫گەڕانەوەی ئاوارەكان تەنیا ئاسانكاری دەكەن‬ ‫بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە‪ ،‬لە كەمپەكاندا‬ ‫بەردەوامن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری‬

‫مرۆیی تا ئەوكاتەی خۆیان دەگەڕێنەوە‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ 2016‬زیاتر لە ملیۆنێكو ‪600‬‬ ‫ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندا هەبوو‪،‬‬ ‫ئێستا نزیكەی ‪ 800‬هەزاریان لە هەرێم‬ ‫ماون بەشێكیان گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان‬ ‫بەشێكیشیان كۆچیان كردووە بۆ هەندەران‪.‬‬ ‫عەتا عەزیز‪ ،‬سەرۆكی رێكخراوی یاو بۆ‬ ‫كاروباری ئاوارەو پەنابەران بە “زەمەن”ی‬ ‫وت‪“ :‬ئاوارەكان بەشێكیان بە زۆر هەڕەشەی‬ ‫دەركردنیان لە وەزیفەكەیان لێكراوە بۆیە‬ ‫گەڕاونەتەوە‪ ،‬لەم زروفەدا لە هەرێم باشتریان‬ ‫دەستناكەوێت”‪.‬‬ ‫ئەوەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە‪ ،‬هەم‬ ‫رێكخراوەكان هاوكاریان دەكەن هەم هەلی‬ ‫كاریان بۆ دەستەبەر دەبێت‪ ،‬حكومەتی‬ ‫هەرێم لە رووی ئەمنی لۆجستیەوە‬ ‫هاوكاریان دەكات‪ ،‬نەتەوە یەكگرتووەكانو‬ ‫رێكخراوەكانیش تەواوی پێویستیەكانی تریان‬ ‫بۆ دابیندەكات‪ ،‬ئەمەیش وایكردووە ئاوارەكان‬ ‫نەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان‪.‬‬ ‫سەرۆكی رێكخراوی یاو وتیشی‪:‬‬ ‫“ئاوارەكان دەڵێن هەڕەشەمان لەسەرە لە‬ ‫ناوچەكانی خۆمان ناتوانین بگەڕێینەوە‪،‬‬ ‫بەشێكیشیان كێشەی عەشایەریان هەیە‬ ‫لە ناوچەكانی خۆیان‪ ،‬لە یاسای نەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكاندا گەڕانەوەی زۆرە ملێ نییە‪،‬‬ ‫ئەبێ حكومەتی هەرێمو بەغدا رێكبكەون‬ ‫لەسەر گەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی خۆیان‪،‬‬ ‫بەاڵم بە بیانووی ئەوەی ناوچەكانیان ئارام‬ ‫نییەو بژێوی ژیانیان دەستناكەوێ نەتوانراوە‬ ‫بگەڕێنرێنەوە”‪.‬‬ ‫ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان‪%40‬یان‬ ‫لە عەرەبی سوننە‪ %30 ،‬لە ئێزیدی‪%13 ،‬‬ ‫لە كورد‪ %7 ،‬كریستیانو ‪ %10‬دیكەشیان‬ ‫لە توركمانو شیعەو شەبەكو ئەرمەنی‬ ‫پێكهاتوون‪.‬‬ ‫لیژنەی ناوخۆو ئاسایش لە پەرلەمانی‬ ‫كوردستان‪ ،‬بەنیازە كار لەسەر پرسی‬ ‫نەگەڕانەوەی ئاوارەكان بكاتو بەدواداچوونی‬ ‫بۆ بكات‪.‬‬ ‫شاخەوان رەئوف‪ ،‬بڕیاردەری لیژنەكە‪ ،‬بە‬ ‫“زەمەن”ی وت‪“ :‬لەبەرئەوەی كێشەی ئەمنی‬ ‫ناوچەكانیان چارەسەركراوە داعش نەماوەو‬ ‫ناوچەكانیان لەژێر دەستی سوپای عێراقدایە‪،‬‬ ‫بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم كار لەسەر‬ ‫گەڕانەوەیان بكات‪ ،‬لەبەرئەوەی بیانووی‬ ‫مانەوەیان نەماوە”‪.‬‬ ‫وتیشی‪“ :‬ئاوارەبوونیش پرۆسەیەكی‬ ‫كاتییە نەك نیشتەجێبوونیان یەكجاری یان‬ ‫مانەوەیان بۆ ماوەیەكی درێژ‪ ،‬گەڕانەوەیان‬ ‫لەالیەك بارگرانی سەر حكومەت كەمدەكاتەوە‬ ‫لەالیەكی ترەوە كێشەی نیشتەجێبوون‬ ‫بەرەو كەمبوونەوە دەباتو دەرفەتی كار بۆ‬ ‫هاواڵتیانی هەرێم دەڕەخسێنێت”‪.‬‬


‫‪zamenpress@gmail.com‬‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫ئ��ا��بوو�ی و زو�ە‬

‫‪13‬‬

‫نرخی تابلۆی دوو ژمارەیی ئۆتۆمبیل‬ ‫دەگاتە نزیكەی ‪ 200‬هەزار دۆالر‬

‫رەهەند حەسەن‬ ‫نرخی ژمارەی ئۆتۆمبیل بەپێی جۆری‬ ‫ژمارەكان دەگۆڕدرێت‪ ،‬بەاڵم گرانترینیان نرخی‬ ‫دوو ژمارەیی لەهەموویان گرانترەو دەگاتە‬ ‫نزیكەی ‪ 200‬هەزار دۆالر‪ ،‬كەمترینیشیان‬ ‫سەرووی هەزار دۆالرە‪.‬‬ ‫بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی‬ ‫پارێزگای سلێمانی ئێستا ‪ 781‬هەزار و ‪552‬‬ ‫ئۆتۆمبیل لەپارێزگای سلێمانی تۆماركراون‪،‬‬ ‫جگە لە ئۆتۆمبیلە میرییەكان‪ ،‬تەنیا لە شەش‬ ‫مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا تۆماری یەكەمجاری‬ ‫ئۆتۆمبیل لە هاتوچۆی سلێمانی ‪ 415‬هەزارو ‪26‬‬ ‫ئۆتۆمبیل تۆمار كراوە‪.‬‬

‫ژمارەی جوانی ئۆتۆمبیل یەكێكە‬ ‫لەخواستەكانی هاواڵتیان كە هەندێك دەیانەوێت‬ ‫ژمارەی جوانیان هەبێت‪ ،‬ئەوەش نرخی ژمارەی‬ ‫هەندێك لەئۆتۆمبیلەكانی بەرز كردۆتەوە‪.‬‬ ‫ئاوات محەمەد‪ ،‬لە یەكێك لە پێشانگاكانی‬ ‫ئۆتۆمبیل لە شاری سلێمانی كە رۆژانە مامەڵەی‬ ‫كڕینو فرۆشتنی ئۆتۆمبیل دەكات بە “زەمەن”ی‬ ‫راگەیاند‪ ،‬ژمارەی تاك بۆ ئۆتۆمبیل واتە یەك‬ ‫ژمارە‪ ،‬بەهیچ شێوەیەك دەستناكەوێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نرخی دوو ژمارەیی نرخەكەی دەگاتە نزیكەی‬ ‫‪ 150‬تا ‪ 200‬هەزار دۆالر‪ ،‬چونكە ژمارەی جوانن‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوانیش زۆر كەم دەست دەكەون‪.‬‬ ‫ناوبراو روونیكردەوە‪ ،‬زۆرترین خواست‬ ‫لەسەر چوار ژمارەییەو ئەوەش نرخی سەرووی‬ ‫هەزار دۆالر دەكات‪ ،‬بەاڵم چوار ژمارەیی بۆ‬

‫نمونە وەك (‪ )3333‬نزیكەی دوو هەزارو ‪500‬‬ ‫دۆالر دەكات‪ ،‬سێ ژمارەییش ئەگەر جوان بێت‬ ‫بۆ نمونە (‪ )666‬تا ‪ 10‬هەزار دۆالر دەكات‪،‬‬ ‫ئەگەر جوانیش نەبێت تا هەزارو ‪ 500‬دۆالر‬ ‫دەڕوات‪.‬‬ ‫ئاوات محەمەد دەڵێت‪ ،‬داواكردنی ئەو ژمارانە‬ ‫لەالیەن هەندێك كەسەوەو رەنگە باری داراییان‬ ‫باش بێت‪ ،‬یان زۆرتر بەرپرسە بااڵكان حەز‬ ‫دەكەن ژمارەی ئۆتۆمبیلەكانیان جوان بێت‪.‬‬ ‫ئەو وتی‪“ :‬ئەگەر كەسێك ئۆتۆمبیل بە‬ ‫نزیكەی ‪ 40‬هەزار دۆالر یان زیاتریش بكڕێت‪،‬‬ ‫بەالیشیەوە ئاساییە ژمارەیەك بكڕێت بە نموونە‬ ‫بە ‪ 3‬هەزار دۆالر‪ ،‬یان زۆر كەس دەیەوێت‬ ‫ژمارەی ئۆتۆمبیل و مۆبایلەكەی وەك یەك‬ ‫بێت”‪.‬‬

‫گۆران مستەفا‪ ،‬فەرمانبەری حكومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستانەو لەم ماوەیەی رابردوودا‬ ‫ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئەڤەلۆنی كڕیوە‪ ،‬ژمارەكەی‬ ‫شەش ژمارەیی بووە‪ ،‬بەاڵم جوان بووە‪ ،‬چونكە‬ ‫بەالی راستو چەپدا وەك یەك دەخوێنرایەوەو‬ ‫هەمان ژمارەی مۆبایلی ئەو كەسە بووە كە لێی‬ ‫كڕیوە‪.‬‬ ‫گۆران وتی‪“ :‬ئۆتۆمبیلەكەم بەنرخی ‪ 15‬هەزار‬ ‫‪ 500‬دۆالر كڕی‪ ،‬فرۆشیارەكە وتی ژمارەكەی‬ ‫لێدەكەمەوە‪ ،‬چونكە ژمارەی مۆبایلەكەمە‪،‬‬ ‫بەاڵم من رازی نەبووم‪ ،‬بۆیە هەر بەو ژمارەیەوە‬ ‫كڕیم‪ ،‬ئەوەش دوایی كاریگەری بۆ فرۆشتنەوەی‬ ‫ئۆتۆمبیلەكە هەبوو و بەنرخی ‪ 16‬هەزار دۆالر‬ ‫فرۆشتمەوە”‪.‬‬ ‫لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبیل لە شارەكانی‬ ‫هەرێمی كوردستان‪ ،‬رێساو رێنمایی جۆراوجۆر‬ ‫پەیڕەو دەكرێنو فرۆشیارانی ئۆتۆمبیلێش بۆ‬ ‫خۆیان چەندین دەستەواژەو شێوازی نوێی‬ ‫مامەڵەیان بە ئیشەكەداوە‪ ،‬دانانی نرخی بەرز‬ ‫لەسەر ژمارەی تابلۆو رەنگی ئۆتۆمبیلیش هەر‬ ‫لەدەستی خۆیاندایە‪.‬‬ ‫بەالی كوردستان عەبدولكەریم‪ ،‬توێژەری‬ ‫كۆمەاڵیەتیەوە‪ ،‬ژمارەی جوان بۆ ئۆتۆمبیل‬ ‫بەشێكی سەرەكی پەیوەندی “بەخۆدەرخستنەوە”‬ ‫هەیە بەتایبەتی ئەو كەسانەی باری داراییان باشە‪،‬‬ ‫چونكە كاتێك كەسێك ئامادە بێت ‪ 3‬هەزار یان‬ ‫‪ 10‬هەزار دۆالر بەژمارەیەكی جوان بدات‪ ،‬كەواتە‬ ‫خاوەنی دوو ئەوەندە پارەی دیكەیە‪ ،‬یان دەیەوێت‬ ‫ژمارەی مۆبایلو ئۆتۆمبیلەكەی یەك ژمارە بێت‪.‬‬ ‫دەڵێت‪،‬‬ ‫عەبدولكەریم‪،‬‬ ‫كوردستان‬ ‫هەندێكجاریش چاولێكەری هۆكارێكی دیكەیە‪،‬‬ ‫بۆ نمونە گەنجێك دەبینێت كوڕی كەسێكی‬ ‫دەوڵەمەند ژمارەیەكی جوانی بۆ ئۆتۆمبیلەكەی‬ ‫كڕیوە‪ ،‬ئەویش ئەگەر قەرزی بۆ كردبێت هەمان‬ ‫كردار دووبارە دەكاتەوە‪.‬‬ ‫“هەروەها هەرێمی كوردستان بەهۆی‬ ‫نزیكایەتی لەواڵتانی كەنداو كاریگەری كلتوری‬ ‫ئەو واڵتانەی لەسەرە بۆ دەستخستنی ئەو ژمارە‬ ‫جوانانە”‪ .‬كوردستان وای وت‪.‬‬

‫توركیا‪...‬گەشەی ئابووری بە باجەوە‬

‫هەناردەو گەشتیاری بەرزبووەتەوە لەبەرامبەردا نرخ دابەزێنراوە‬ ‫زەمەن‬ ‫هەرچەندە ئابووری توركیا گەشەی بەخۆو‬ ‫بینیوە‪ ،‬بەاڵم ئەم گەشەكردنە بەبێ باج نەبووە‪،‬‬ ‫هەناردەو گەشتیاریی ئەو واڵتە بەرزبوەتەوە‪،‬‬ ‫لەبەرامبەردا خاوەنكارو كۆمپانیاكان نرخی‬ ‫كااڵكانیان دابەزاندووە‪.‬‬ ‫ئەو دیمەنەی لە مانگەكانی رابردوودا لە توركیا‬ ‫بینرا جێگەی تێڕامانە‪ ،‬هەناردەو گەشتیاری‬ ‫گەشەیان بەخۆیانەوە بینیوەو خەرجی بەكاربردنیش‬ ‫لەالیەن خەڵكەوە زیادیكردووە‪ ،‬ئەوەش یارمەتیدەر‬ ‫بووە بۆ ئەوەی ئابوری لە وەرزی دووەمدا تەنیا‬ ‫‪ %1.5‬پاشەكشە بكات‪.‬‬ ‫مانگی ئەیلول لەوەدەچێت ئەوە تۆماربكات كە‬ ‫بۆ چوارەم وەرزە ئابوری توركیا پاشەكشە بكات‪،‬‬ ‫دابەزینی وەبەرهێنان هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ‬ ‫پاشەكشەكە‪ ،‬دوای كەمكردنەوەی خەرجیەكانی‬ ‫بەكاربردن لەالیەن خێزانەكانەوە یان كەمبوونەوەی‬ ‫خواست لەسەر بەرهەمی ناوخۆ‪.‬‬ ‫هەرچەندە حزبی ئاك پارتی ڕەتیدەكاتەوە‬ ‫وشەی “قەیران” بەكاربهێنێت بۆ ئەو دۆخەی‬ ‫ئابوری توركیا‪ ،‬بەاڵم تێكڕای گەشەی ناوخۆ‬ ‫بەڕێژەی ‪ %1.1‬لە ‪ 12‬مانگی ڕابردوودا پاشەكشەی‬ ‫كردووە‪.‬‬ ‫ئەگەر بە دۆالر پێوانە بكرێت ئابوری توركیا‬ ‫دابەزیوە بۆ ‪ 722‬ملیار دۆالر‪ ،‬ئەمە زۆر كەمترە لە‬ ‫ساڵی ‪ 2013‬كە ‪ 950‬ملیار دۆالر بوو‪.‬‬ ‫هەرچەندە پاشەكشەی ئابوری لە ‪ 12‬مانگی‬ ‫ڕابردوودا كەمتر كاریگەر بووە ئەگەر بەراورد بكرێت‬ ‫بە دوو قەیرانەكەی ‪2001‬و ساڵی ‪ ،2009‬دوو فاكتەر‬ ‫یارمەتی ئەوەیدا قەیرانەكە زۆر قوڵ نەبێت‪ ،‬ئەوەش‬ ‫بەهۆی زیادكردنی خەرجیەكانی حكومەتەوە كە‬ ‫بەهۆی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی ئەمساڵەوەو‬ ‫هەروەها زیادكردنی هەناردەو زیادكردنی داهاتی‬ ‫كەرتی گەشتوگوزار‪.‬‬ ‫لە وەرزی یەكەمی ئەمساڵدا هەناردە بەڕێژەی‬ ‫‪ %2.6‬زیادیكردووە گەیشتە ‪ 42.2‬ملیار دۆالر‪،‬‬ ‫بەاڵم بە وەرزی دووەمی ساڵی ‪ 2018‬هەناردە‬ ‫‪ 41.5‬ملیار بووە‪ ،‬واتە بەڕێژەی ‪ %1.1‬زیادیكردووە‬ ‫بەرامبەر بە ساڵی ڕابردوو‪.‬‬ ‫لە مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ ئیسماعیل‬ ‫گویڵ‪ ،‬بەرپرسی ئەنجومەنی هەناردەی توركیا‪،‬‬

‫وتی‪“ :‬ئێمە دەمانەوێت بۆ ساڵی ‪ 2019‬هەناردە‬ ‫بگەیەنینە ‪ 182‬ملیار دۆالر”‪.‬‬ ‫وا باسیكرد ئەم ژمارەیە دەبێتە مێژوو لە‬ ‫كۆماری توركیاداو لە لیستێكی چەند پڕۆژەییدا‬ ‫كە ئاماژەی بەوەكرد‪ ،‬دەبێتە هۆی بەهێزكردنی‬ ‫هەناردەو بەردەوامبوون لە گەشەو داهێنان‪.‬‬ ‫ئەمە باشترین ڕێنیشاندەرە بۆ ئابوری توركیا‪،‬‬ ‫ئەو پرسیارە زیاتر پەیوەندی هەیە بەو ڕەشەبایەی‬ ‫كە هەڵیكردوە لەسەر ئابوریو بازرگانی جیهانی كە‬ ‫ڕووبەڕووی ڕیسك بۆتەوە بەهۆی بەردەوامی شەڕی‬ ‫بازرگانی نێوان چینو ئەمریكا‪ ،‬هەروەها خاوبونەوەی‬ ‫ئابوری چینو ئەو دیمەنە چاوەڕوانكراوەی بەریتانیا‬ ‫كە دێتە دەرەوە لە یەكێتی ئەوروپاو بەبێ هیچ‬ ‫ڕێككەوتنێك‪ ،‬تاجێگەی ئەو ڕێككەوتنە بگرێتەوە‬ ‫كە ئێستا هەیە‪ ،‬هەروەها سزاكانی ئەمریكا لەسەر‬ ‫ئێرانو كێشەی كۆریای باكورو شەڕەكانی سوریاو‬ ‫یەمەنو ئۆكرانیا ئەمەش هەڕەشەی جیۆپۆڵتیكو‬ ‫ڕیسكە كاریگەری هەیە لەسەر بازرگانیو ئابوری‬ ‫جیهان‪.‬‬ ‫هەناردەی توركیا لە شەش مانگی یەكەمی‬

‫ئەمساڵدا ‪ 83.5‬ملیار دۆالر بووە‪ ،‬ئەمەش ئابوری‬ ‫ئەو واڵتەی بەرزكردۆتەوەو پاشەكشەی ناوخۆی‬ ‫نەهێشتووە تا ئابوری زیاتر پاشەكشە بكات‪.‬‬ ‫ئەگەر شیكارییەك بكرێت لە پشت ئەو‬ ‫ژمارەیەی هەناردەو لە ڕووی جۆرییەوە بپرسێت‬ ‫چۆن توانرا بگەیەنرێتە ئەو ژمارەیە‪ .‬دابەزینەكەی‬ ‫بەهای لیرەی توركیا كە ڕوویدا لە نیوەی دووەمی‬ ‫ساڵی ‪ 2018‬وایكرد هاوردەی توركیا بەتەواوی‬ ‫دابەزێتو كەرەستەكانی هاوردەو كەلوپەلەكان زۆر‬ ‫گران بێت بەرامبەر لیرەی توركیا‪ ،‬ئەمەش بوە‬ ‫هۆی ئەوەی هەڵئاوسان زیادبكات بۆ هەناردەكاران‬ ‫هەرچەندە دابەزینی لیرە بووە پشتیوانی یاریدەدەر‪.‬‬ ‫هەناردەكاران هەندێجار نرخ دادەبەزێنن بۆ‬ ‫ئەوەی بازاڕەكەیانو دۆخەكە جێگیر بێت هەتا‬ ‫داهاتە گشتیەكان خۆیان بگەیەننە ئەنجامو زۆرجار‬ ‫تەنیا گوێ دەدەنە ئەوەی كە بە لیرە داهاتەكەیان‬ ‫چەندە‪.‬‬ ‫ئەگەر بەروارد بەنرخی یەكەیەكی هەناردە‬ ‫بكرێت كە هەناردەی توركیا پێبەرزبۆتەوە‬ ‫گەیشتۆتە ئەو ژمارەیە‪ ،‬نرخی یەكەیەك لەماوەی‬

‫‪ 18‬مانگی ڕابردوودا بەڕێژەی ‪ %7‬نرخەكەی‬ ‫دابەزیوەو كەمبۆتەوە‪.‬‬ ‫بەواتەیەكی تر ئەگەر بەرهەمێكی هەناردە‬ ‫فرۆشراو بێت بە ‪ 100‬دۆالر لە مانگی كانونی‬ ‫دووەمی ساڵی ‪ 2018‬لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا‬ ‫فرۆشراوە بە ‪ 93‬دۆالر‪ .‬هەمان ڕەوشت بەدیدەكرێت‬ ‫لە كەرتی گەشتوگوزاردا‪ ،‬ئەم كەرتە دووەم كەرتە‬ ‫بۆ بەدەستهێنانی دراوی بیانی بۆ توركیا‪ .‬داهاتی‬ ‫سافی كەرتی گەشتیاری كە نیشانەی خەرجكردنی‬ ‫گەشتیاران لەگەڵ داهاتی كەرتەكە گەیشتۆتە‬ ‫‪ 8.8‬ملیار دۆالر‪.‬‬ ‫ئەمەش زیادیكردوە بەڕێژەی ‪ %24‬زیادیكردوە‪،‬‬ ‫‪ 7.1‬ملیار دۆالر بووە لەهەمان ماوەی ساڵی‬ ‫ڕابردوو‪ .‬لەگەڵ ئەو ژمارە گەشتیارەی كە هاتووە‬ ‫بۆ توركیا داهات بۆ هەر گەشتیارێك لە ‪680‬‬ ‫دۆالرەوە دابەزیوە بۆ ‪ 660‬دۆالر‪ ،‬بۆ بەشی یەكەمی‬ ‫ساڵی ‪ ،2018‬ئەمەش پێشنیاری ئەوەدەكات كە‬ ‫پاكێجەكانی گەشتیاری بەهەرزان فرۆشراون‪.‬‬

‫سەرچاوە‪ :‬ئەلمۆنیتەر‬

‫ئارام قادر كۆكۆیی‬

‫بیركردنەوەی تاكو‬ ‫كاریگەرییەكانی‬ ‫لەسەر ئابووری‬ ‫دوو لە وەزارەتە گرنگەكانی حكومەتی هەرێم‬ ‫زۆرترین خەرجی و كەمترین داهاتیان هەیە‪ .‬هۆكاری‬ ‫ناكارایی دارایی ئەم دوو وەزارەتە لەوانەیە بۆ‬ ‫داڕشتنی سیستمەكەی بگەڕێتەوه‪ ،‬بەاڵم لەهەمان‬ ‫كاتدا شێوازی بیركردنەوە و ڕەفتارو هۆشیاری كۆتا‬ ‫بەكارهێن و سوودمەند لە خزمەتگوزاریەكانیان واتە‬ ‫هاواڵتی‪ ،‬كاریگەریەكی ڕاستەخۆی لە سەر كارایی و‬ ‫خەرجی ئەم وەزارەتانە هەیە‪.‬‬ ‫وەزارەتی تەندروستی‪ :‬ڕۆژانە هاواڵتیەكی زۆر‬ ‫ڕوو لە نەخۆشخانەكان و بنكە تەندروستیەكان‬ ‫دەكەن‪ .‬ڕاسته هەندێك لەو هاواڵتیانە پێویستیان بە‬ ‫چارەسەری دەستبەجێ هەیە‪ .‬بەاڵم زۆربەی ئەوانەی‬ ‫سەردانی ئەم ئەخۆشخانەو بنكە تەندروستیانە‬ ‫دەكەن بە هیچ شێوەیەك پێویستیان بە گرنگی‬ ‫پێدان و چارەسەری دەستبەجێ نیە‪ ،‬زۆربەیجاریش‬ ‫بەپێی ستانداردە تەندروستیەكان تەنانەت بە‬ ‫نەخۆش لە قەڵەم نادرێن‪.‬‬ ‫بەاڵم بەپێی وتەی زۆربەی كارمەندانی‬ ‫تەندروستی و پزیشكەكان ئەم هاواڵتیانە‬ ‫نایانەوێت بە دەستی خاڵی ئەو نەخۆشخانە و‬ ‫بنكە تەندروستیانە بەجێبهێڵن‪ ،‬بەڵكو پزیشكەكە‬ ‫ناچار دەكەن كە دەرمانی ئازار شكێن یان دژە‬ ‫بەكتریایان بۆ بنوسن‪ ،‬لەبەر ئەوە یەكەم‪ :‬زۆربەی‬ ‫ئەو دەرمانەی كە حكومەتی هەرێم و بە تایبەتیش‬ ‫وەزارەتی تەندروستی دەیكڕێت یان ئازار شكێنە‬ ‫یان دژە بەكتریایە‪ ،‬دووەم؛ بە هۆی ئەو هاواڵتیانەی‬ ‫كە نەخۆش نینو سەردانی نەخۆشخانەو بنكە‬ ‫تەندروستیەكان دەكەن‪ ،‬قەرەباڵخییەك دروست‬ ‫دەكەنو بەشێك لە كاتی ئەو پزیشكو كارمەندە‬ ‫تەندروستیانەی بە فیڕۆ دەدەن‪ ،‬ئەمەش ڕێگرە لە‬ ‫كارمەندانی تەندروستیو پزیشكەكان تەركیز بخەنە‬ ‫سەر كەیسە ئێمێرجنسییەكان‪ .‬حكومەتیش كرێیی‬ ‫ئەو كاتە بەهەدەر دراوە دەدات بەشێوەی مووچە‪.‬‬ ‫وەزارەتی خوێندنی بااڵ‪ :‬لە هەرێمو عێراق‬ ‫خوێندن نەك هەر بە خۆڕاییە بەڵكو حكومەت پێش‬ ‫ئەم قەیرانە داراییە بۆ ماوەیەك مانگانە دەڕماڵەی‬ ‫بە خوێندكاران دەبەخشی وەك هاندەرێك بۆ‬ ‫خوێندن‪ .‬كەس نكوڵی لەوە ناكات كە خوێندن مافەو‬ ‫دەبێت هەموو كەس ئەو دەرفەتەی بۆ بڕەخسێنرێت‬ ‫كە بخوێنێت‪ .‬بەاڵم لە هەرێم ئەم سیستەمە‬ ‫بەشێوەیەكی ناتەندروست لە الیەن خۆێندكارانەوە‬ ‫بەكاردەهێنرێت‪ .‬وەزارەت تێچووی تەواوی هۆڵەكانی‬ ‫خوێندنو وانەبێژو تاقیگەكانو هەروەها بەشی‬ ‫ناوخۆیی خوێندكاران دابین دەكاتو لە بەرامبەردا‬ ‫خوێندكاران نە هەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی‬ ‫خۆیان نە ئەو سیستەمەی كە سوودی لێدەبیننو نە‬ ‫ئەو كۆمەڵگەیەی تێدا دەژین دەدەن‪ .‬لە زۆربەی‬ ‫وواڵتانی ڕۆژئاواو بەتایبەت ویالیەتە یەكگرتووەكانی‬ ‫ئەمریكا خوێندكار وەك بەشێك لە سیستەمی‬ ‫خوێندنی بااڵ‪ ،‬تەواوی تێچووی خوێندنو شوێنی‬ ‫مانەوەو تەنانەت تێچووی بەكارهێنانی ئامێرەكانو‬ ‫بەشەكانی زانكۆی كەوتووەتە ئەستۆ‪ ،‬سەرەڕای‬ ‫ئەوەش زۆربەیان هاوتەریب لەگەڵ خوێندنەكەدا‬ ‫كارێكی دی دەكەن بۆ مسۆگەركردنی گوزەرانیان‪،‬‬ ‫كەچی هێشتا لە ڕووی ئاستی زانستییەوە بە سەد‬ ‫قات لە خوێندكاری ئێرە باشترنو تەنانەت پاش‬ ‫كۆتایی هێنان بە خوێندنەكەیان چاوەڕیی حكومەت‬ ‫ناكەن بۆ دامەزراندن بەڵكو زۆربەیان یان دەبن‬ ‫بەكارساز یان كارێك لە دەرەوەی كەرتی گشتی‬ ‫پەیدا دەكەن‪.‬‬ ‫لەبەر ئەوە ڕاستە سیستەمەكان ناكاران‪ ،‬بەاڵم‬ ‫شێوازی بیركردنەوەو ڕەفتاری بەكارهێنەرانیان‬ ‫یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانی ناكارایی ئەو‬ ‫سیستمانە‪.‬‬


‫ئ��ا��بوو�ی و زو�ە‬

‫‪12‬‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫سیحری بڕیارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بەتاڵدەكرێتەوە‬ ‫لە مەرزەكانی عێراقەوە بە لێشاو سەوزەو میوەی هاوردە دەهێنرێتە بازاڕەكانی هەرێم‬

‫سەرچین ساڵح‬ ‫لەكاتێكدا وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم‬ ‫بڕیاری زیادكردنی رەسمی گومرگی‬ ‫ئەو بەرهەمانە دەدات كە لە ناوخۆدا‬ ‫پێگەیشتوون‪ ،‬بەاڵم مەرزەكانی عێراق‬ ‫پابەندنین بە بڕیارەكەوەو ئەو بەرهەمانەی‬ ‫لەو مەرزانەوە هاوردە دەكرێن بازرگانان‬ ‫بەشێكی زۆری هەناردەی هەرێم دەكەن‪،‬‬ ‫ئەمەش وایكردووە بڕیارەكەی وەزارەتی‬ ‫كشتوكاڵ كاریگەری نەمێنێت‪.‬‬ ‫ئەو بەرهەمانەی هاوردە دەكرێن‬ ‫لە هەرێم بەهۆی زیادكردنی رەسمی‬ ‫گومرگییەوە نرخیان بەرزبووەتەوە‪،‬‬ ‫بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵ‬ ‫هەناردەكردنیان لە پارێزگاكانی عێراقەوە‬ ‫بۆ هەرێم‪ ،‬لەالیەك زیان بە جوتیارانی‬ ‫هەرێم گەیاندووە‪ ،‬لەالیەكی ترەوە‬ ‫كاریگەری بڕیارەكانی الوازكردوون‪.‬‬ ‫هۆكاری پابەندنەبوونی مەرزەكانی‬ ‫عێراق بە یاسای گومرگییەوە بۆئەوە‬ ‫دەگەڕێتەوە هێزەكانی حەشدی شەعبیەوە‬ ‫بەڕێوەدەبرێنو پابەند نابن بە بڕیارەكانەوە‬ ‫ئەمەش وایكردووە بازرگانان بۆ خۆپاراستن‬ ‫لە زیادكردنی رەسمی گومرگی رووبكەنە‬ ‫ئەو مەرزانە‪.‬‬ ‫بەڕێوەبەری‬ ‫محەمەد‪،‬‬ ‫حسێن‬ ‫گومرگی پەروێزخان بە “زەمەن”ی وت‪:‬‬ ‫“پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆ نەكراوە‬ ‫ئەو هەموو سەوزەواتەی لە بازاڕدایە لە‬ ‫كوێوە هاتووە؟ لەكاتێكدا لە مەرزەكانی‬ ‫هەرێمەوە وەك جۆرێك لە قەدەغەكردنی‬ ‫لێهاتووە لەبەرئەوەی رەسمی گومرگیەكەی‬ ‫هێندە زیاد كراوە بازرگان زیان دەكات‬ ‫لە هاوردەكردنی‪ ،‬بەاڵم لە مەرزەكانی‬ ‫عێراقەوە بە لێشاو بەبێ زیادكردنی‬ ‫تەعریفەی گومرگی رێگە بە هاوردەكردنیان‬ ‫دەدرێت”‪.‬‬ ‫بەڕێوەبەری گومرگی پەروێزخان‪،‬‬

‫ئەم گرفتە پێویستی‬ ‫بەچارەسەرە‪،‬‬ ‫كاریگەری بڕیارەكانی‬ ‫كەمكردوەتەوەو زیانی‬ ‫بە بەرهەمی ناوخۆو‬ ‫جوتیاران گەیاندووە‬

‫وتیشی‪“ :‬بەپێی یاسا هاوردەكردنیشی‬ ‫لە مەرزەكانی عێراقەوە قەدەغەیە‪،‬‬ ‫بەاڵم لەبەرئەوەی مەرزەكان بەدەست‬ ‫حەشدەوەیە‪ ،‬هەموو شتێك دێتە ژوورەوە‬ ‫تەنانەت مادەی هۆشبەریش‪ ،‬بۆیە‬ ‫پالنەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ مەتاتیەو‬ ‫هیچ جوتیارێك سود لەو بڕیارانەی‬ ‫وەزارەتی كشتوكاڵ وەرناگرن”‪.‬‬ ‫باسی لەوەشكرد‪ ،‬ئەو بەرهەمانەی‬ ‫لە مەرزەكانی عێراقەوە بەبێ زیادكردنی‬ ‫رەسمی گومرگی رێگەی پێدەدرێت لە‬ ‫شێراوەو سحێالوە تادەگاتە خانەقین‬ ‫دێتە هەرێمی كوردستانەوە‪ ،‬وەزارەتی‬ ‫كشتوكاڵی هەرێم هیچ ناكات بۆ‬ ‫بەرپێگرتنی‪ ،‬لەكاتێكدا دەتوانن بینێرن‬

‫بۆ گومرگو بەو شێوەیە هەم داهاتێكە‬ ‫بۆ حكومەت هەم پالنەكەی وەزارەتیش‬ ‫سەردەگرێت‪.‬‬ ‫سااڵنە بەپێی وەرزی پێگەیشتنی‬ ‫بەرهەمی ناوخۆ وەزارەتی كشتوكاڵی‬ ‫هەرێمو عێراق بڕیاری قەدەغەكردن یان‬ ‫زیادكردنی رەسمی گومرگی بەرهەمی‬ ‫هاوردە دەردەكەن‪ ،‬بۆئەوەی ئەو بەرهەمەی‬ ‫لە ناوخۆدا پێگەیشتووە بە ئاسانی‬ ‫ساغببێتەوەو جوتیاران قازانجیان دەست‬ ‫بكەوێتو بەرهەمی ناوخۆ ببوژێتەوە‪.‬‬ ‫سەروەر عەلی‪ ،‬بەڕێوەبەری عەلوەی‬ ‫سلێمانی بە “زەمەن”ی وت‪“ :‬هەماهەنگی‬ ‫نەكرێت لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بە یەك‬ ‫بەرنامە مامەڵە لەگەڵ بەرهەمی ناوخۆدا‬

‫نەكرێت جوتیاران سود لەو بڕیارەی‬ ‫وەزارەتی كشتوكاڵ وەرناگرن”‪.‬‬ ‫هەرێم بۆ هەر كیلۆیەك ‪ 350‬دینار‬ ‫باجی زیادكردووە‪ ،‬بەاڵم لە مەرزەكانی‬ ‫عێراقەوە بەهەموو تێچوویەكە بە ‪ 100‬دینار‬ ‫دێتە ناوەوە‪.‬‬ ‫وتیشی‪“ :‬زۆر هەوڵمانداوە بۆ بەرگرتن‬ ‫بە هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی لە‬ ‫پارێزگاكانی عێراقەوە‪ ،‬بەاڵم لەبەرئەوەی‬ ‫وەسڵی گومرگیان پێیە ناتوانرێت رێگەیان‬ ‫لێبگیرێت‪ ،‬ئەگەر بەر بەمە نەگیرێت ئەوا‬ ‫جوتیاران زەرەر دەكەن لەبەرئەوەی‬ ‫خەرجی تێچووی بەرهەمەكانیان زۆر لەو‬ ‫نرخە زیاتر ئێستا بۆیان ساغ دەبێتەوە”‪.‬‬ ‫هاوینی ئەمساڵ وەزارەتی كشتوكاڵ‬

‫هاوردەكردنی تەماتەی قەدەغەكرد‪،‬‬ ‫كە جوتیاران بەهۆی ساغنەبوونەوەی‬ ‫هاواریان لێ هەستابوو‪ ،‬لەگەڵ پێگەیشتنی‬ ‫هەناریش بڕیاردرا هاوردەكردنی قەدەغە‬ ‫بكرێت‪.‬‬ ‫بەپێی ئەو رێكەوتنەی لەنێوان‬ ‫حكومەتی هەرێمو ناوەندا هەیە دەبێ‬ ‫هەموو وەزارەتە هاوشێوەكان لەگەڵ یەكدا‬ ‫دابنیشن بەرنامەی كار دابنێن‪ ،‬وەزارەتی‬ ‫كشتوكاڵ لیژنەی دروستكردووە لەم‬ ‫ماوەدا سەردانی بەغدا دەكات یەكێك لەو‬ ‫پرسانەی باس دەكرێ بابەتی مەرزەكانە‪.‬‬ ‫وتەبێژی‬ ‫حەمەكەریم‪،‬‬ ‫حسێن‬ ‫وەزارەتی كشتوكاڵو سەرچاوەكانی‬ ‫ئاو‪ ،‬بە “زەمەن”ی وت‪“ :‬كارنەكردن‬

‫دەردی بێكاری لە هەرێمی كوردستان‬

‫بە تەعریفەی گومرگی لە مەرزەكانی‬ ‫عێراقدا گەورەترین موعاناتی ئێمەیە‪ ،‬ئەم‬ ‫جیاوازییە لە بڕیارداندا بووەتە گرفتێك‬ ‫بۆ بەرهەمی ناوخۆ‪ ،‬كاریگەری گەورەی‬ ‫لەسەر الوازكردنی بڕیارەكانی ئێمەیە‪،‬‬ ‫ناتوانین رێگریان لێبكەین یان دووبارە‬ ‫گومرگیان بكەینەوە لەبەرئەوەی لەنێوان‬ ‫یەك واڵتدایەو زۆرجار بەناوی بەرهەمی‬ ‫ناوخۆوە دەیهێننە هەرێم”‪.‬‬ ‫ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵ‪،‬‬ ‫وتیشی‪“ :‬ئەم گرفتە پێویستی بە‬ ‫رێكخستنەوەیە‪،‬‬ ‫چارەسەركردنو‬ ‫بڕیارەكانی‬ ‫كاریگەری‬ ‫لەبەرئەوەی‬ ‫ئێمەی كەمكردووەتەوەو زیانی گەورەی‬ ‫بە بەرهەمی ناوخۆو جوتیارانی هەرێم‬ ‫گەیاندووە وایكردووە سودی بڕیارەكانی‬ ‫ئێمە كەمبكاتەوە”‪.‬‬

‫‪ -‬بێكاری سایكڵیی‬

‫جۆرێكە لە یێكاری كە هاوڕێیە‬ ‫خولی بازرگانیو دوركەوتنەوەیە لە‬ ‫سروشتی بێكاری‪ ،‬ئەمجۆرە بێكاریە‬ ‫لە كاتی پوكانەوەی ئابوریو كزی‬ ‫ڕوودەدات‪.‬‬

‫لەگەڵ‬ ‫ڕێژەی‬ ‫زیاتر‬ ‫بازاڕدا‬

‫‪ -‬بێكاری شاراوە‬

‫جۆرێكە لە بێكاریو كارمەندان مووچە‬ ‫وەردەگرن‪ ،‬بەاڵم بەشێكی زۆر كەم لە‬ ‫بەرهەم زیاددەكەن ئەمجۆرە بێكاریە زیاتر لە‬ ‫كەرتی گشتیدا زیاتر ڕوودەدات لەسەر بنەمای‬ ‫خزمایەتیو بنەماڵەچێتیو حیزبایەتی ڕێژەی‬ ‫ئەمجۆرە بێكاریە زیاد دەكات ئەمەش مانای‬ ‫بەفیڕۆدانی زیاتری سەرچاوە داراییەكانە‪.‬‬

‫‪ -‬بێكاری وەرزی‬

‫ئەمەش لە ناوەكەیەوە دیارە كە دەكرێت‬ ‫لەوەرزێكدا كۆمەڵێك كارمەند بێكاربنو‬ ‫لەوەرزی داهاتوودا كاریان دەستبكەوێت‪.‬‬

‫‪ -‬بێكاری بونیادی‬

‫ئەمجۆرە بێكاریە بۆ ماوەی درێژخایەنە‬ ‫زیاتر لە ساڵێكە هۆی سەرەكی ئەمجۆرە‬ ‫بێكاریە بریتیە‪ ،‬لە چەقبەستووی كرێی كاری‬ ‫ڕاستەقینە‪ ،‬چەقبەستوی كرێی كار مانای‬ ‫ئەوەیە كرێ ناتوانێت هاوسەنگی نێوان‬ ‫خواستو خستنەڕووی كار بخولقێنێت‪.‬‬

‫ئەنوەر كەریم‬ ‫بەپێی پێناسەی بێكاری كەسێك كە‬ ‫تەمەنی لە ‪ 65-16‬ساڵ بێتو مەدەنی‬ ‫بێتو بەدوای كاردا بگەڕێ لە بازاڕی كاردا‬ ‫ئەوا بە بێكار ناودەبرێت‪.‬‬ ‫بۆ ئەوەی رێژەی بێكاری بدۆزینەوە‬ ‫دەبێت ژمارەی هێزی كار بزانین‪،‬‬ ‫هاوكێشەكە بەمشێوەیە دەبێت‪:‬‬ ‫هێزی كار = ژمارەی كاركەران ‪+‬‬ ‫ژمارەی بێكار‬ ‫رێژەی بێكاری = ژمارەی بێكاران‪/‬‬ ‫هێزی كار ×‪.100‬‬ ‫رێژەی بێكاری لە هەرێمی كوردستاندا‬ ‫بۆ ڕەگەزی نێر لە ساڵی ‪2017‬دا یەكسانە‬ ‫بە ‪%8.1‬‬

‫رێژەی بێكاری بۆ ڕەگەزی مێینە لە‬ ‫هەمانساڵدا یەكسانە بە ‪.%20.1‬‬ ‫لە راپۆرتی دەستەی ئاماری وەزارەتی‬ ‫پالنداندا هاتووە رێژەی بێكاری لە هەرێمی‬ ‫كوردستان بۆ ساڵی ‪ 2018‬یەكسانە بە ‪، %٩‬‬ ‫بەاڵم بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان‬ ‫لە ‪ 2018/4/20‬ژمارەی بەتاڵە لە هەرێمی‬ ‫كوردستان یەكسانە بە ‪ %47‬واتە رێژەی‬ ‫بێكاری بۆ رەگەزی نێر بەپێی راپۆرتەكە‬ ‫یەكسانە بە ‪%24‬و بۆ رەگەزی مێ یەكسانە‬ ‫‪.%6٩‬‬ ‫بۆیە جیاوازیەكی زۆر هەیە لە‬ ‫راپۆرتی وەزارەتی پالندانانو راپۆرتی‬ ‫نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ رێژەی بێكاری‪.‬‬ ‫لەبەرئەوەی سەنتەرێكی كار نیە‬ ‫لە هەرێمی كوردستان كاتێك كەسێك‬ ‫بەدوای كاردا دەگەڕێت بڕوات لەوێ ناوی‬

‫خۆی تۆمار بكاتو كە كاری دۆزیەوە لەو‬ ‫لیستە بێتە دەرەوە بەوەش ژمارەی تەواو‬ ‫دیاری دەكرێت كە چەند كار رەخساوە لەو‬ ‫مانگەدا‪.‬‬ ‫سروشتی بازاڕی كار كاریگەری گەورەی‬ ‫هەیە لەسەر پێگەی خۆشگوزەرانی كارمەندو‬ ‫قازانجی خاوەنكار‪ ،‬لە سیستمێكدا كە‬ ‫پالنی مەركەزیەت بێت وەك سۆشیالیستی‬ ‫بێت یان ئابوری موڵكانە بێت بەشی‬ ‫زۆری بازاڕی كار لەالیەن دەوڵەتەوە قۆرخ‬ ‫دەكرێتو سیستمی موچە بە مەركەزیەت‬ ‫دادەنرێتو الی كەمی كرێ ‪Minimum‬‬ ‫‪ Wage‬لە هەرێمی كوردستان بڕەكەی بە‬ ‫‪ 250‬هەزار دینار دادەنرێت‪.‬‬ ‫مەركەزیبوونی كرێی كار ڕۆحی كاركردنو‬ ‫هەوڵدانی زیاتر الوازدەكات‪ ،‬ئەوەی ڕۆڵی‬ ‫بەرچاوی لە بەرزكردنەوەی كارمەند دەبێت‬

‫بااڵدەستی حیزبو حكومەتەو كەمتر‬ ‫لێهاتووییە لەو سیستمەداو زۆربەی كارمەند‬ ‫ڕوودەكەنە كەرتی گشتیو خەرجی بودجەی‬ ‫گشتی قورس دەكەن‪.‬‬ ‫بازاڕی كار بەپێی وەرچەرخانی الیەنی‬ ‫خواست لەسەر كارو خستنەڕووی كار‬ ‫دەگۆڕدرێت هەر جوڵەیەكی الیەنی بازاڕیش‬ ‫گۆڕانكاری بەسەر ڕێژەی بێكاری دەهێنێت‪.‬‬

‫هۆكارو جۆرەكانی بێكاری‬

‫لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی بێكاری لە‬ ‫ئامارەكاندا ڕادەگەیەنرێت‪ ،‬بەاڵم ئەمە‬ ‫مانای یەكجۆر بێكاری ناگەیەنێت‪ ،‬تێڕامان‬ ‫لە جۆری بێكاری كردنەوەی دەرگای‬ ‫تێگەیشتنە لە هۆكارەكانی لەم خااڵنەی‬ ‫خوارەوەدا دەردەكەوێت ‪.‬‬

‫‪ -‬رێژەی سروشتی بێكاری‬

‫جۆرێك لە جۆرەكانی بێكاری ناسراوە‬ ‫بە بێكاری لە رێژەی سروشتیدا ئەمجۆرە بۆ‬ ‫ماوەی درێژخایەنە ڕێژەكەی دەكەوێتە نێوان‬ ‫‪ %6-%4‬ئەمجۆرە بۆ ماوەی درێژخایەن‬ ‫دانراوەو هەر سیاسەتێكی ئابوری بتوانێت‬ ‫ڕێژەی دۆزینەوەی كار خێرا بكات دەتوانێت‬ ‫كار لە ڕێژەی سروشتی بێكاری بكات‪.‬‬

‫‪ -‬بێكاری بەریەككەوتە‬

‫ئەمجۆرە بێكارییە كاتێكی زۆر‬ ‫ناخەیەنێت‪ ،‬بریتیە لە نەگونجانی ئارەزووی‬ ‫كارمەند لەگەڵ دەرفەتی كارەكە جاری‬ ‫واهەیە كارمەندەكە بەتوانایەو قبوڵی‬ ‫ئاستی كرێكەو جۆری كارەكە ناكاتو‬ ‫جاری وا هەیە پێویست دەكات خاوەنكار‬ ‫پێویستی بەماوەیەك هەبێت تا بڕیار بدات‬ ‫لەسەر وەرگرتنی كارمەندەكە‪.‬‬

‫گرنگترین ڕێگای دۆزینەوەی كار‬ ‫لە هەرێمی كوردستان‪:‬‬

‫*پەیوەندیكردن بەحكومەتەوە‪.‬‬ ‫*ڕۆژنامەكان‬ ‫* ئۆفیسی كار‬ ‫*داوای كاركردن لە خاوەنكار‬ ‫*لە خزمو هاوڕێ پرسین‪.‬‬ ‫بەپێی راپۆڕتی دەستەی ئاماری وەزارەتی‬ ‫پالندانان‪ ،‬ڕێژەی گەشەی دانیشتوان بریتیە‬ ‫لە ‪ %2.3‬وە دانیشتوانی هەرێمی كوردستان‬ ‫شەش ملیۆن كەسە‪ ،‬بەپێی ئەم یاسایە كە‬ ‫ڕێژەی گەشەی دانیشتوان بۆ ساڵێك یەكسانە‬ ‫بە ڕەخساندنی ژمارەی هەلی كار لەو ساڵەدا‪.‬‬ ‫كەواتە هەرێمی كوردستان دەبێت سااڵنە‬ ‫‪ 138‬هەزار هەزار هەلی كار بڕەخسێنێت‪،‬‬ ‫ئەگەر ئەم یاسایە پشتگوێبخرێت ئەوا لە‬ ‫شكرێكی بەتاڵە لە پاشەڕۆژدا دروست دەبێت‬ ‫هەر كاتێك بیانەوێت دەتوانن ئاسایشی‬ ‫كۆمەڵگا بەئاسانی تێكبدەن ‪.‬‬


‫ا�‬ ‫��ا ب�� ت‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫‪11‬‬

‫گەوهەرەکانی شارەزوور‬ ‫کـــــــــــــــــــــچانن‬

‫زەمەن‬ ‫لە ماوەی رابردوودا (گروپی کچانی گەورهەر)‬ ‫وەک گروپێکی سەربەخۆی کچانە‪ ،‬بۆ بەکولتوورکردنی‬ ‫خوێندنەوە و رۆشنبیری تاک و بەتایبەت کارکردن‬ ‫لەسەر فیکر و تێگەیشتنی ئافرەتان‪ ،‬لە قەزای‬ ‫شارەزوور دامەزرا‪ .‬بۆ ئەم مەبەستەش چەندین‬ ‫کار و پڕۆژەی گرنگیان ئەنجامدا‪ ،‬بەاڵم یەکێک‬ ‫لە دامەزرینەرانی ئەو گروپە‪ ،‬گلەیی لە ئاستی‬ ‫رۆشنبیری ناوچەکە هەیە و دەڵێت بەهۆی نەبوونی‬ ‫شوێنەوە کار و چاالکی گروپەکەیان راگرتووە‪.‬‬ ‫نارین عوسمان وەک کچێکی چاالکی بواری‬

‫رۆشنبیری و یەکێک لە دامەزرینەرانی ئەو گروپە‪،‬‬ ‫باس لەوە دەکات ئەو کاتانەی خەریکی کار و چاالکی‬ ‫کولتووری بوون لە قەزاکەدا لەالیەن خەڵکەوە‬ ‫پشتگیری دەکران و هاوکاریان بوون‪ ،‬بەاڵم ئەوە‬ ‫نەبوو ئومێدی گەورەی لەسەر هەڵبچنرێ‪.‬‬ ‫نارین ئەوەش ناشارێتەوە کە هەستیان بەوە‬ ‫کردووە خەڵک تینوو و تامەزرۆی ئەو کار و چاالکییە‬ ‫رۆشنبیرییانە بوون‪ ،‬بەتایبەت کچان و ئافرەتان لە‬ ‫پێناو دۆزینەوەی رێگایەک بۆ خۆپێگەیانند و ژیانێکی‬ ‫باشتر هاوکارێکی باشی ئێمە بوون‪.‬‬ ‫ئەم کچە چاالکەی بواری کولتوور لە قەزای‬ ‫شارەزوور بڕوای وایە بێدەنگبوونی گروپی کچانی‬ ‫گەوهەر دەکرێت شتێکی کاتیی بێ و دەشکرێت‬ ‫بۆ هەمیشەییبێ “تائێستا دیار نییە‬ ‫چۆن دەبێ بەاڵم ئەوەی ئامانجی ئێمەیە‬

‫کارکردنمانە وەک کۆمەڵەیەک کە ئامانجی پێگەیاندنی‬ ‫تاکی رۆشنبیر بێت‪،‬کارێکی جدی بێت تا هیچ نەبێ‬ ‫بتوانێ زۆرینەی ئامانجی خۆی بپێکێ”‪.‬‬ ‫نارین نیگەرانە لەوەی تاکو ئێستا لە قەزای‬ ‫شارەزوور کتێبخانە و ناوەند‪ ،‬یان شوێنێکی کولتووری‬ ‫نییە‪ ،‬نەک بۆ کچان بەڵکو بۆ پیاوانیش نییە‪ ،‬لە‬ ‫روانگەی نارینەوە نەبوونی شوێنی تایبەت دەکرێت‬ ‫هۆکاری سەرەکیی وەستانی کچانی گەوهەربێت‪.‬‬ ‫سەبارەت بە توانا و وزەی گەنج لە قەزای‬ ‫شارەزوور‪ ،‬نارین دەڵێت‪ :‬پێموایە هەموو گەنجێک‬ ‫خاوەنی توانا و هێزی گەورەیە‪ ،‬بەاڵم ئەوەی گرنگە‬ ‫چۆنیەتی بەکارخستن و بەرەوپێشبردنی ئەم توانا‬ ‫و وزەیە‪ ،‬ئەوەی ئێستا دەبینرێت نەک هەر لە‬ ‫شارەزوور‪ ،‬بەڵکو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان‬ ‫وزەی گەنجان پشتگوێ خراوە‪.‬‬

‫ئاکام بەدوای خوشکە هااڵتووەکەیدا دەگەڕێت‬ ‫زەمەن‬ ‫ئەکتەری بواری شانۆ (ئاکام تاهیر) بۆ‬ ‫یەکەمجارە لە درامایەکی کوردیدا بەشداری‬ ‫بکات کە ڕۆڵەکەی خۆی لەو درامایەدا بۆ‬ ‫زەمەن ئاشکرا دەکات و دەڵێت رۆڵی کەسێکی‬ ‫توند دەبینم‪.‬‬ ‫هونەرمەند ئاکام تاهیر تائێستا لە چەندین‬ ‫شانۆگەریدا بەشداریکردووە و بەهۆی نواندنە‬ ‫جوانەکەیەوە سەرنجی بینەرانی بەالی خۆیدا‬ ‫راکێشاوە‪ ،‬بەتایبەت لە شانۆگەری (مارا‬ ‫ساد) لەگەڵ هاوڕێکانیدا بە ئاستە بەرزەکەی‬ ‫هەمووانی سەرسام کرد‪.‬‬ ‫ئاکام لە درامای دوا کاتژمێر دا کە لە‬ ‫نووسین و دەرهێنانی (کارۆخ ئیبراهیم‬ ‫حەکیمە)ە‪ ،‬رۆڵی سەرەکی دەبینێ و سەبارەت‬ ‫بەو رۆڵەی بۆ زەمەن وتی‪ :‬رۆڵی کەیوان دەبینم‬ ‫کە یەکێکە لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی‬ ‫ناو ئەم درامایە‪ ،‬ئەم کارەکتەرە رۆڵێکی‬

‫توند دەگێڕێ لەناو چوارچێوەی چیرۆک و‬ ‫سیناریۆی دراماکەدا‪ ،‬بەرەوام لە گەڕاندایە بە‬ ‫دوای رێناسی خوشکیدا کە زۆربەی سامانەکەی‬ ‫باوکی بە ناوەیەو هەاڵتووە‪ ،‬هەربۆیە بۆ‬ ‫دۆزینەوەی خوشکەکەی و دەستگرتن بەسەر‬ ‫ئەو سامانەدا‪ ،‬پەنا دەباتە بەر چەندین رێگای‬ ‫توندوتیژی و ئازاردانی خەڵکی بێتاوان‪.‬‬ ‫ئەم درامایە پێکهاتووە لە ‪ ١5‬ئەڵقە و باسی‬ ‫گیروگرفتەکانی نێوان چوار خێزان دەکات کە‬ ‫چۆن بازرگانی نایاسایی و مامەڵەکردنی خراپ‬ ‫لەگەڵ پارەدا دەبێتە هۆی تێکچوون و پچڕانی‬ ‫شیرازەی خێزانەکان‪.‬‬ ‫ئاکام تاهیر پێی وایە کوردیش پێویستە‬ ‫هاوشێوەی واڵتانی دراوسێ هەوڵبدەن بەرهەمی‬ ‫دراماو فیلمیان هەب”ێ هەموو هەوڵێک بدرێت‬ ‫کە بە کوالێتییەکی گونجاو فیلم و دراما‬ ‫دروست بکەین‪.‬‬ ‫ئێستا درامای (دوا کاتژمێر) لە قۆناغەکانی‬ ‫وێنەگرتندایە‪ .‬لە داهاتودا دەست دەکرێت بە‬ ‫کاری مۆنتاژکردن‪.‬‬

‫زۆربەی ژنە بەرپرسەکان لێرە خۆیان دەشۆرن‬ ‫ئەم کارانە لە ئەتەکێتت‬

‫مەزهەر كەریم‬

‫کەم دەکەنەوە‬

‫گەرماوی موفتی لە گەڕەكی سابونكەرانی‬ ‫شاری سلێمانی‪ ،‬چوار ساڵ دوای دروستبوونی‬ ‫ئەمارەتی بابان وەك یەكەم گەرماو دروستكراوەو‬ ‫تاکو ئێستاش گەرمەو لە كار نەوەستاوە‪.‬‬ ‫شیرین عوسمان ژنێكی تەمەن ‪ 65‬ساڵە‬ ‫بۆ خۆشتن هاتبووە گەرماوەكە باسی لەوە کرد‬ ‫کە بۆ خۆشۆردن بەردەوام دێتە ئەم حەمامە‪،‬‬ ‫شیرین ئەو ڕۆژانەی بیر ناچێت كە لەگەڵ دایكو‬ ‫پوریدا هاتوون بۆ ئەم گەرماوە‪ ،‬دایكو پوری‬ ‫شیرین لە ژیاندا نەماون‪ ،‬بەاڵم وەک خۆی‬ ‫دەڵێت گەرماوەكە بووەتە سەبوری بۆی‪.‬‬ ‫نەزیرە عەبدوڵاڵ هاوشێوەی شیرین بەردوام‬ ‫سەردانی حەمامەکە دەکات‪ ،‬نەزیرە بۆ “زەمەن”‬ ‫وتی‪“ :‬لە ساڵی هەشتاكانەوە ناوبەناو دێمە‬ ‫ئەم گەرماوە‪ ،‬هەتا گەرماوەكە بمێنێتو من‬ ‫لە ژیاندابم پێی لێ نابڕم‪ ،‬زۆر شوێنو شارو‬ ‫واڵتان گەڕاوم و شوێنەواری مێژویم دیوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هێندەی ئەم گەرماوە پێی ئاسودە نەبووم”‪.‬‬ ‫نەزیرە گێڕایەوە دوای سێو پێنج ساڵ‬ ‫دابڕان لە دوو هاوڕێی دێرینی خۆی کە ناویان‬ ‫(خونچەو گەالوێژ)ە‪ ،‬لەم گەرماوە بینینیەوە‪،‬‬ ‫ئەوان ئێستا تەواو رەنگیان گۆڕاوەو پیربوون‪،‬‬ ‫نەزیرە وتیشی‪“ :‬ئەو رۆژانەی ئەوان دێن بۆ‬ ‫گەرماوەكە‪ ،‬منیش دەڕۆم بۆ ئەوەی پێكەوە‬ ‫قسەو باس بکەین و یادی رۆژە خۆشەکان‬ ‫بکەینەوە”‪.‬‬

‫هەموان دەیانەوێت بە ئەتەکێتەوە مامەڵە بکەن‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی هەمیشە جێگەی سەرنج بن و بە ویقارەوە دەربکەون‪،‬‬ ‫بەاڵم زۆرجار بەبێ ئەوەی بزانن هەندێک رەفتار دەنوێنن کە‬ ‫لە ئەتەکێتیان کەم دەکاتەوە‪ ،‬شارەزایانی بواری ئەتەکێت‬ ‫ئامۆژگاریمان دەکەن کە لەم هەڵسوکەوتانە دووربکەوینەوە‪.‬‬ ‫یەکێک لەو کارانە ئەوەیە بە دەنگی بەرز پێبکەنیت یاخود‬ ‫بە ئەژنۆی خۆتدا یان شوێنێکی تری جەستەدا بکێشیت‪.‬‬ ‫بەدەنگی بەرز قسەکردن و کێشان بە شان و پشتی‬ ‫هاوڕێکانتدا و بە خاوی رۆیشتن و زۆر دەست جواڵندن‪.‬‬ ‫پاککردنەوەی ددانەکانت بە دەست و پەنجەکانت و کاتێک‬ ‫نان دەخۆیت یان دوای نان خواردن‪ ،‬هەوڵبدە پاکەرەوەی‬ ‫ددان بەکاربهێنیت‪.‬‬ ‫توندکردنەوەی قایش و پانتۆڵ و کراس بەگشتی چاککردنی‬ ‫جلوبەرگ بە شێوەیەکی دیار دیمەنێکی نەشازی هەیە‪ ،‬یان‬ ‫دەرکەوتنی جلوبەرگی ژێرەوە و دانیشتن بە شێوەیەکی‬ ‫ناڕێک‪ ،‬یان ئەنجامدانی هەندێک جووڵەی خراپ وەک داهێنانی‬ ‫قژ و یاریکردن لە شوێنی گشتیدا لە شیک و ئەتەکێت کەم‬ ‫دەکاتەوە ‪.‬‬

‫خێزانەکەی ‪ 345‬کەسە‬ ‫پیاوێکى ‪ 87‬ساڵى ئۆکرانى دەیەوێت ناوى‬ ‫بچێتە کتێبى گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان‪،‬‬ ‫چونکە خێزانەکەى ئێستا بووە ‪ 346‬کەس کە لە‬ ‫منداڵى خۆى و نەوەکانى پێکهاتوون‪.‬‬ ‫پاڤل سمنیۆک‪ ،‬ئەو پیاوە ‪ 87‬ساڵە ئۆکرانیەیە کە‬ ‫خاوەنى ‪ ١3‬کوڕ و کچە و ‪ ١27‬کوڕەزا و کچەزاى هەیە و‬ ‫ئەوانیش باوک و دایکى ‪ 203‬کوڕ و کچى دیکەن‪ ،‬ئەوەى‬ ‫چانسى داوەتە ئەو پیاوە ئەوەیە خاوەنى ئەو نەوە زۆرەیە و‬ ‫هێشتا خۆشى لە ژیاندایە و دەیانبینێت‪.‬‬

‫خاوەنی گەرماوەكەش بۆ “زەمەن” ئاشکرای‬ ‫دەکات کە ماوەی سی ساڵە لەم گەرماوەدا‬ ‫كار دەكات و نایەوێت دەستبەرداری ئیشەکەی‬ ‫بێت‪ ،‬چونکە بە بەشێکی ژیانی دەزانێت لە‬ ‫ژیانی‪.‬‬ ‫ئامینە محەمەد وتی‪“ :‬لە ساڵی حەفتاكانی‬ ‫سەدەی رابردوودا هاوسەرەكەم ئەم گەرماوەی‬ ‫بە سەرقفاڵنە وەرگرت‪ ،‬رۆژانە لە دوو كاتی‬ ‫جیاوازدا پیاوان و ژنان دەهاتن خۆیان دەشۆرد‪،‬‬ ‫پاش مردنی هاوسەرەکەم ناچار تایبەتم كرد بە‬ ‫ژنان‪ ،‬زۆربەی ئەو ژنانەی سەردانی گەرماوەكە‬ ‫دەكەن‪ ،‬تەمەنیان لە پەنجا ساڵ سەروترە کە‬ ‫بەشێكیان پزیشك بۆی داناون سەردانی ئێرە‬

‫درێژترین پێی هەیە‬ ‫هاواڵتییهکی مهغریبی به ناوی ئیبراهیم تهقیهاڵ‪،‬‬ ‫تهمهنی ‪ 29‬ساڵهو درێژی بااڵی ‪ 2.46‬سانتیمهتره‪،‬‬ ‫بههۆی درێژی پێی چووە گینسەوە‬ ‫ئهو هاواڵتییه مهغریبیه دوای پشکنینی لهالیهن دادوهرانی‬ ‫کتێبی گینسهوه‪ ،‬بەهۆی درێژی پێیەوە کە پێاڵوی تایبەتی بۆ‬ ‫دروست دەکەن‪ ،‬ناویان تۆمارکرد‪.‬‬ ‫درێژی پێی چهپی ئیبراهیم ‪ 38.١‬سانتیمهتره و پێی راستیشی‬ ‫‪ 37.5‬سانتیمهتره‪.‬‬

‫بکەن‪ ،‬ژمارەیەكیشیان بیرەوەرییان لەگەڵ‬ ‫گەرماوەكەدا هەیە”‪.‬‬ ‫خاوەنی حەمامەکە باس لەوەش دەکات‬ ‫کە رۆژانە خەڵكانێکی زۆر کە لە دەرەوەی‬ ‫واڵتەوە دێنەوە سەردانی گەرماوەكە دەكەنو‬ ‫بیرەوەرییەکانی رۆژانی زووی خۆیان دەگێڕنەوەو‬ ‫وێنەی تێدا دەگرن‪ ،‬هەشیانە خۆیان دەشۆن و‬ ‫دەڵێن زۆر تامەزرۆی بینینەوەی ئەم حەمامە‬ ‫بوون‪.‬‬ ‫ئامینە وتیشی‪“ :‬زۆرجار خەڵكی بیانی‬ ‫هاتونەتە گەرماوەكە و وەك شوێنێكی‬ ‫کولتووری سەیریان كردووە‪ ،‬هەروەها دەیان‬ ‫ژنە بەرپرسی ئەم شارە هاتوونەتە گەرماوەكەو‬

‫خۆیان شۆردووە‪ ،‬هاوکات هەر لێرە چەندین‬ ‫فلیمو كلیپی گۆرانی لە گەرماوەكەدا تۆماركراوە‪.‬‬ ‫لەوبارەیەوە مێژوونووسو شوێنەوارناسێك‬ ‫بەمەترسی وەسفی خزمەت نەكردنی گەرماوی‬ ‫موفتی دەكات لەالیەن حكومەتەوە بەزیانێكی‬ ‫نەتەوەیی دەیدا لەقەڵەم‪.‬‬ ‫عەبدولڕەقیب یوسف‪ ،‬وەک شوێنەوارناسێک‬ ‫خزمەت نەکردنی حەمامەکە لەالیەن‬ ‫حکومەتەوە بە مەترسی دەزانێت و دەڵێت‪:‬‬ ‫بەدەر لە گەرماوی موفتی كە بە كۆنترین‬ ‫گەرماوی سلێمانی هەژمار دەكرێت‪ ،‬ئێستا لە‬ ‫شاری سلێمانی تەنها سێ گەرماوی مێژوویی لە‬ ‫شارەكەدا ماون‪.‬‬

‫کپترین ژور‬ ‫ژورێک لە ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە‬ ‫بە کپ و بێدەنگترین ژوور دادەنرێت لە جیهاندا‪ ،‬تا‬ ‫ئاستێک بێدەنگە کە دەتوانیت دەنگی سووڕی خوێنی خۆت‬ ‫ببیستیت‪.‬‬ ‫ژوورێک لە تاقیگەکانی ئۆرفیلد لە ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا‪،‬‬ ‫وەک بێدەنگترین شوێن لە جیهاندا لەالیەن کتێبی گینس تۆمارکراوە‪،‬‬ ‫بەو پێیە کە بەهۆی دیزاینەکەیەوە لە ‪٪99.99‬ی سەرجەم دەنگەکان‬ ‫دەگرێتە خۆی و مرۆڤ لەو ژوورەدا بەشێوەیەک ترپەی دڵی خۆی‬ ‫دەبیستێت کە هیچ کاتێک پێشتر بەو شێوەیە نەیبیستووە‪.‬‬


‫ا�‬ ‫��ا ب�� ت‬

‫‪10‬‬ ‫میدیا رەوف بێگەرد‪:‬‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫دڵم بۆ کەسێک لێی دەدا کەچی ئەو دڵی الی کەسێکی تر بوو‬ ‫هونەرمەندی‬ ‫خانمە‬ ‫کورد (میدیا رەوف بێگەرد) لەم‬ ‫دیمانە تایبەتەیدا لەگەڵ “زەمەن”‪ ،‬تیشک‬ ‫دەخاتە سەر قۆناغەکانی ژیانی خۆی و لە‬ ‫یەکەمین دڵشکانی خۆیەوە وەک ئەویندارێک‪ ،‬تا‬ ‫سەرەتای ئاشنابوونی بە هونەر و پەیوەندی خۆی و‬ ‫هونەرمەندی شەهیدکراو (هادی مەهدی) باس دەکات‪.‬‬ ‫میدیا نەک لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق‪،‬‬ ‫بەڵکو لەسەر ئاستی واڵتە ئەوروپییەکانیش وەک‬ ‫ئەستێرەیەکی شانۆ دەناسرێت‪.‬‬

‫*منداڵیت لە‬ ‫خێزانێکی رۆشنبیر‬ ‫و شاریدا چۆن‬ ‫گوزەراند و هەستت‬ ‫بە چ جیاوازییەک دەکرد‬ ‫لەگەڵ منداڵەکانی تری‬ ‫هاوڕێتدا؟‬ ‫ئێمە چوار کچ و کوڕێک‬ ‫بووین‪ ،‬زۆربەی کات‬ ‫پێکەوە یاریمان دەکرد‪،‬‬ ‫سەما گۆرانی پێشبڕکێی‬ ‫کتێب خوێندنەوە‪ ،‬السایی‬ ‫بەرنامەکانی‬ ‫کردنەوەی‬ ‫تەلەفزیۆن و ئەکتەرو‬ ‫باوکم‬ ‫گۆرانیبێژەکان‪.‬‬ ‫دەیبردین بۆ سینەما‪،‬‬ ‫نمایشە شانۆییەکان و کۆڕە‬ ‫ئەدەبیەکان‪ .‬زۆر جاریش لە‬ ‫دەوری باوکم کۆدەبوینەوەو‬ ‫چیرۆکی بۆ دەخوێندینەوە‪.‬‬

‫شەوانە‬ ‫د و و گۆ ڵیما ن‬ ‫لەگەڵ دراوسێکاندا دەکرد‪.‬‬ ‫ماڵەوەدا‬ ‫لەگەڵ‬ ‫زۆرجار‬ ‫دەچووین بۆ ماڵی هونەرمەندو‬ ‫ئەدەبدۆستەکانی باوکم و لەگەڵ مناڵەکانیاندا‬ ‫یاریم دەکرد و هەموویان هاوڕێم بوون‪.‬‬ ‫لە دەرەوەی ماڵەوە هەمیشە نزیک بووم‬ ‫لە هاوڕێکانمەوەو گوێم بۆ دەگرتن‪ .‬زۆریان‬ ‫نهێنیەکانی خۆیان بۆ باس دەکردم‪.‬‬ ‫تەنیا شتێک نیگەرانی دەکردم ئەوە بوو‬ ‫دەبوایە هەندێجار وزەیەکی زیاترم بەکار‬ ‫بهێنایە بۆ ئەوەی خۆم لە چاوی مامۆستاو‬ ‫ئەوانەی دەوروبەرم بدزمەوە‪.‬‬ ‫* کەی هەستت کرد گەنجیت و بوویت‬ ‫بە خاوەنی دڵی خۆت‪ ،‬بە گشتی گەنجێکی‬ ‫سەرکێش بوویت یان دەستەمۆ؟‬ ‫دەتوانم بڵێم هەمیشە خاوەنی دڵی‬ ‫خۆم بووم‪ .‬هیچ شتێکم بەبێ هەستی خۆم‬ ‫نەکردووە‪ .‬بڕیارەکانی ژیانیشم خۆم داومە‪.‬‬ ‫راشکاوانە دەتوانم بڵێم من لە ماڵەوە ئازاد‬ ‫تر بووم وەک لە دەرەوە و لە ناو کۆمەڵگە‪.‬‬

‫* هەموو‬ ‫گەنجێک سەرەتایەکی‬ ‫ئەوینداری هەیە‪ ،‬چیرۆکی تۆ لەم بارەوە‬ ‫چۆنە؟‬ ‫سەیری کوڕێکی دراوسێمانم دەکرد لە‬ ‫سەربانەوە (بەپێکەنینەوە)‬ ‫* یەکەم دڵشکانت کەی و چۆن بوو ؟‬ ‫دڵم بۆ کەسێک لێیدا ئەویش دڵی‬ ‫بەکەسێکی ترەوە بوو‪ .‬بۆ من ئەو کاتە کە‬ ‫هیچ ئەزموونم نەبوو‪ ،‬یەکەم دڵشکانم بوو‪.‬‬ ‫* سەرەتا لە رێی کێوە بە هونەر ئاشنا‬ ‫بوویت و یەکەم کاری هونەریت چی بوو؟‬ ‫لە منداڵییەوە نزیک بووم لە هونەر و‬ ‫بەشداریم لە هەموو چاالکییەکانی قوتابخانە‬ ‫کردووە‪ ،‬بە گۆرانی و شیعرخوێندنەوەو‬ ‫نواندن‪ .‬بەاڵم یەکەم کاری هونەریم بۆ‬ ‫تەلەفزیۆن‪ ،‬درامای (بوکەخان) بوو‪.‬‬ ‫* تۆ و مامۆستا (رەوف بێگەرد)‬

‫ئەگەر سپۆنسەری بکرێن‬ ‫کاری باشرت دەکەن‬

‫زەمەن‬ ‫بە بەراورد بە سااڵنی پێشوو‪ ،‬هونەر‬ ‫لە شاری کەالر و ناوچەی گەرمیان‬ ‫گەشەی کردووە و بەم هۆیەوە چەندین‬ ‫کار و چاالکی و نمایشی جۆراوجۆر‬ ‫پێشکەش کراون‪ ،‬بەاڵم یەکێک لە‬ ‫هونەرمەندە بە ئەزموونەکانی ئەو‬ ‫شارە گلەیی هەیە کە لە هیچ الیەکەوە‬ ‫سپۆنسەری ناکرێن‪.‬‬

‫عومەر عەبدوڵاڵ‪ ،‬یەکێکە لە‬ ‫هونەرمەندە دیارەکانی بواری شانۆ لە‬ ‫شاری کەالر‪ ،‬یەکەم کاری لە بواری‬ ‫نواندندا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ‪ 1985‬لە‬ ‫هەڵەبجە و تاکو ئێستا لە دەیان کاری‬ ‫شانۆیی جیاجیادا چ وەک دەرهێنەر چ‬ ‫وەک ئەکتەر لەسەر ئاستی شارەکانی‬ ‫کوردستاندا بەشداری کردووە و چەندین‬ ‫خەاڵتیشی لەپای کارەکانی وەرگرتووە‪،‬‬ ‫هاوکات وەک ئەزموونێکی نوێش لە دوو‬ ‫درامای تەلەفزیۆنیدا سەرکەوتوانە رۆڵی‬

‫لە شارۆچکەی تەقتەقەوە‬ ‫خەونێکی جیهانیی هەیە‬

‫بینیوە‪.‬‬ ‫بە بڕوای ئەم هونەرمەندە رەوشی‬ ‫هونەر بە گشتی لە کوردستاندا خراپە‪،‬‬ ‫هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە‬ ‫کە لەالیەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە‬ ‫هاوکاریی جدی ناکرێن‪.‬‬ ‫عومەر عەبدوڵاڵ سەبارەت بە‬ ‫ئاستی گەشەکردنی کاری هونەری لە‬ ‫شاری کەالر و گەرمیان بۆ “زەمەن”‬ ‫وتی‪“ :‬وەک هەوڵدان بۆ کاری هونەری‬ ‫شاری کەالر زۆر باشە‪ ،‬بەاڵم نە‬ ‫سپۆنسەر هەیە نە هاوکاریی لەالیەن‬ ‫بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیرییەوە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫بشکرێت هێندە کەمە جێی باس نییە‪،‬‬ ‫چونکە خوشیان هەلومەرجیان لە‬ ‫ئێمەباشتر نییە‪ ،‬خەڵکی ئەم شارە‬ ‫تینووی کاری هونەرین”‪.‬‬ ‫سەبارەت بە ئاستی بەشداریکردنی‬ ‫ئافرەتان لە کارە هونەرییەکاندا‪ ،‬ئەم‬ ‫هونەرمەندە دەڵێت‪ :‬ئاستی ئافرەت‬ ‫لە کەالر دا ئاستێکی مامناوەندی‬ ‫هەیە و هەوڵ دەدرێت لەوە باشتر بێت‬ ‫کە ئێستا هەیە‪ ،‬بەاڵم بەهۆی باری‬ ‫کۆمەاڵیەتییەوە کەمێک رێگری دەکرێ‪.‬‬ ‫گلەیی لە پەیمانگای هونەرە‬ ‫جوانەکانی کفریش هەیەکە ماوەی‬ ‫چەندین ساڵە نەیتوانیوە وەک‬ ‫پێویست ئەکتەر بەرهەم بهێنێ‪،‬‬ ‫بەتایبەت ئەکتەری ئافرەت‪.‬‬

‫لە گینسەوە‬ ‫سواربوونی گەورەترین شەپۆل‬ ‫خانمێكی بەرازیلی لەسەر گەورەترین شەپۆلی‬ ‫دەریا یاری خلیسكانێی سەر ئاو ئەنجام دەدات و بەو‬ ‫هۆیەوە ناوی لە كتێبی گینس تۆمار دەكرێت‪.‬‬ ‫مایا گابیرای بەرازیلی‪ ،‬یاری خلیسكانێی سەر ئاو لەسەر‬ ‫گەورەترین شەپۆلی دەریا لە كەناراوەكانی نازاری لە پرتوگال‬ ‫ئەنجام دەدات كە بەرزییەكەی ‪ 68‬پێ بووە و توانی سەركەوتن‬ ‫بەدەست بهێنێت‪ ،‬بەوەش دەبێتە یەكەم خانم كە ئەو توانایەی‬ ‫هەبێت و ناوی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار‬ ‫دەكرێت‪.‬‬

‫بێجگە لە کچ و باوک زۆر هاوڕێشن‪ .‬کاتێ‬ ‫نەشتەرگەریی بۆ کرا چ هەستێکت هەبوو لە‬ ‫دوورەوە؟‬ ‫خەریک بوو تا ئەبەد هەتیوم‬ ‫بکات‪!...............‬‬ ‫* کاتێ هادی مەهدی شەهید کرا تۆ‬ ‫گەڕایتەوە بۆ کوردستان و پرسەت دانا‪...‬‬ ‫ئەمە چۆن بوو لە کاتێکدا چەندین ساڵ بوو‬ ‫بێ یەکتر دەژیان؟‬ ‫من و هادی دوو هاوڕێی زۆر جوان بووین‬ ‫پێکەوە‪ ،‬هەندێجاریش پرسیاری ژیانی‬ ‫تایبەتی خۆمی لێ دەکردم‪ ،‬قسەی لەسەر‬ ‫نووسینەکانم هەبوو‪ ،‬پرسیاری شیعرە‬ ‫تازەکانی زۆر لێ دەکردم‪ ،‬بەاڵم وەک‬ ‫هاوسەر نەماندەتوانی پێکەوە ژیان بکەین‪.‬‬ ‫ئەو باوکی مناڵەکانمەو پاشان مردنەکەشی‬ ‫ئاسایی نەبوو بۆ ئێمە‪ .‬پرسەکەشی وەفایەک‬ ‫بوو بۆ ئەو پەیوەندییە‪.‬‬ ‫* لەنێوان کابانێکی باش و هونەرمەندێکی‬ ‫باشدا تۆ کامیانی؟‬ ‫ئەمە کێشەیەکی ئەوەندە گەورە نییە‪،‬‬ ‫تەنیا الی ئێمە نەبێ ئەگینا هەموو کەسێک‬ ‫کە کاری ئاسایی بکات هەر کەموکوڕی دەبێ‬ ‫لە الیەکەوە‪ .‬کاتێکیش ئیش نەکات ئەوا‬ ‫سەرکەوتوو دەبێت لە الکەی تر‪ .‬ئەمانە لە‬ ‫بیانوو زیاتر هیچی تر نین‪.‬‬ ‫وەک خۆم هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بووم‬ ‫کە تەوازنێک دروست بکەم لە نێوانیاندا‪،‬‬ ‫ئەوەش ئاسان نییە و بە تەنیا ناکرێت و‬ ‫دەبێ باجی بدەیت‪ .‬هیچ شتێک لە دنیادا‬ ‫بە ئاسانی نایەتە دی‪ .‬بەاڵم تێگەیشتن‬ ‫هەموو ئەوکێشانە تێدەپەڕێنێت‪ .‬من ناتوانم‬ ‫واز لە هونەر بهێنم و ببمە کابانێک‪ ،‬ئەوسا‬ ‫خۆم لەدەست دەدەم‪ ،‬هاوسەریش دەبێ‬ ‫تێگەیشتنی تەواوی هەبێت لە کاتی ئیختیار‬ ‫کردندا‪ .‬ژیان هەمووی لە سەدا سەد خۆشی‬ ‫نییە و تاڵیشی نییە‪ ،‬بەاڵم کە خۆشیەکانی‬

‫رێژەیەک زیاتر بوو ئەوە باشترە‪ .‬بە رای من‬ ‫هەر پەیوەندییەک رووناکییەکانی زیاتر بوون‬ ‫و دیالۆگ هەبوو‪ ،‬تێگەیشتنەکان زیاتر دەبن‬ ‫و بیانووەکانیش ناهێڵن‪ .‬منداڵیش بە هیچ‬ ‫شێوەیەک کێشەی نییە‪ ،‬چونکە کە گەورە‬ ‫بوو تێدەگات و شانازیشت پێوە دەکات‪.‬‬ ‫* دەوترێت خانمە هونەرمەندەکان چارەی‬ ‫یەکتریان ناوێ ئایا ئەمە راستە؟‬ ‫من خۆم هیچ کێشەم نەبووە لەگەڵ‬ ‫خانمانی هونەرمەند دا‪ .‬لەوانەیە مونافەسە‬ ‫هەبێ ئەوەش دروستە‪ .‬کێشە کاتێک دروست‬ ‫دەبێ کە بڕوات بە خۆت نەبێ‪ .‬بە پێچەوانەوە‬ ‫من خۆم زۆر حەز دەکەم لەگەڵ ئەکتەرە‬ ‫سەرکەوتووەکاندا کار بکەم و بڕواشم بەوە‬ ‫هەیە کە هەر مرۆڤەو وزەی خۆی هەیەو کە‬ ‫تەواو بوو ئیتر تەواو هیچ نامێنێت‪ .‬لەوانەیە‬ ‫ئەو کێشانەش زیاتر الی خۆمان هەبێت‪ ،‬لێرە‬ ‫لە ئەوروپا کەمتر دەبینرێت‪.‬‬ ‫جارێکیان لەگەڵ ژنە نووسەرێکی کورد دا‬ ‫باسی ئەم کێشەیە کرا‪ ،‬ئەو رای وا بوو کە‬ ‫ئەم کێشانە زیاتر پیاوەکان دروستی دەکەن‬ ‫بۆ بەرژەوەندی خۆیان‪ ،‬تا زیاتر سۆزی ژنان‬ ‫لە خۆیان کۆ بکەنەوە‪ ،‬چونکە ناتوانن بە‬ ‫تەنیا بژین‪ .‬لەوانەیە راستبێ‪ ،‬من خۆم نازانم‬ ‫چونکە تێبینیم نەکردووە‪.‬‬ ‫* ئەگەر خەڵکی سلێمانی نەبوویتایە‬ ‫حەزت دەکرد خەڵکی چ شارێکی تری‬ ‫کوردستان بوویتایە؟‬ ‫هەموو کوردستان بە شاری خۆم دەزانم‪،‬‬ ‫بەاڵم سلێمانی تایبەتمەندی خۆی هەیە الم‪.‬‬ ‫* ئەگەر ئازیزترین کەست دیارییەکت بۆ‬ ‫بنێرێت حەز دەکەیت ئەو دیارییە چی بێ؟‬ ‫حەز بەو دیارییانە دەکەم کە کەسەکە‬ ‫بە پەنجەکانی خۆی بۆی دروست کردووم‬ ‫نەک کڕیبێتی‪ .‬هەموو ئەو دیاریانەی بۆم‬ ‫دروستکراون تائێستاش الم ماون‪ ،‬ئەگەر بە‬ ‫گوڵیش دروستکرابێ‪ ،‬ئێستا بە وشکی المە‪.‬‬

‫بلیاردێکی جیاوازی کرد‬ ‫بلیارد یەکێکە لەو یاریانەی زۆربەمان کردوومانە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەویش توانی ژمارەی پێوانەیی تێدا تۆمار بکرێت‪.‬‬ ‫كوڕێكی ئەمریكی بە ناوی سیۆ لیمیس‪ ،‬كە تەمەنی ‪14‬‬ ‫ساڵە ریكۆردێكی نوێ لەو یارییەدا تۆمار دەكات و تۆپێكی بلیارد‬ ‫‪ 40‬سانتیمەتر بەرزدەكاتەوە و دەشیخاتە شوێنی مەبەست‪ ،‬بەوەش‬ ‫ژمارەی پێوانەیی پێش خۆی دەشكێنێت كە توانیبووی تۆپەكە ‪34‬‬ ‫سانتیمەتر بەرزبكاتەوە و ناوی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان‬ ‫تۆمار دەكرێت‪.‬‬

‫زەمەن‬ ‫گەنجێکی دانیشتووی شارۆچکەی تەقتەقی‬ ‫سەر بە قەزای کۆیە‪ ،‬کاری بێژەریی وەرزشی‬ ‫دەکات و خەونی ئەوەی هەیە لە دوارۆژدا ببێتە‬ ‫بێژەرێکی جیهانیی‪ .‬ئەم گەنجە دڵخۆشە بەوەی‬ ‫کە لەالیەن کەناڵە کوردییەکانەوە گرنگی بە‬ ‫وەرزش و بێژەری کوردی بۆ یارییەکان دەدرێت‬ ‫و دەلێت بێژەری سەرکەوتوو دەبێ خاوەنی‬ ‫زاکیرەیەکی باشبێ‪.‬‬ ‫هەرێم شەفیق رەسوڵ ناسراو بە‬ ‫(هەرێم قەرەناوی) ساڵی ‪ 1996‬لە‬ ‫ناحیەی تەقتەقی سەر بە قەزای‬ ‫کۆیە لەدایکبووە‪ ،‬سەرەتای‬ ‫دەستپێکردنی بێژەریی تۆپی‬ ‫پێ دەگەڕێنێتەوە بۆ قۆناغی‬ ‫مێردمنداڵی خۆی‪ ،‬کاتێ لە‬ ‫کەناڵەکانەوە سەیری یارییەکانی‬ ‫کردووە دەنگی تەلەفزیۆنەکەی‬ ‫کز کردووە و خۆی بە دەنگی‬ ‫بەرز بووەتە بێژەر و تەعلیقی یارییەکەی‬ ‫کردووە‪ ،‬ئەم گەنجە ئێستا لە کەناڵی‬ ‫کوردستان سپۆرت بێژەرە و خەونی هەیە‬ ‫ببێتە بێژەرێکی جیهانی و سەرکەوتوو‪.‬‬ ‫هەر سەبارەت بە دەستپێکی بێژەری‪،‬‬ ‫هەرێم بۆ “زەمەن” وتی‪“ :‬ئەوانەی لە‬ ‫چواردەورم بوون و گوێیان لە دەنگم‬ ‫دەبوو دەیان وت دەنگت زۆر باشە بۆ‬ ‫بێژەری‪ ،‬ئیتر وردەوردە دەستم پێکرد‬ ‫و هەندێک گرتەی ڤیدیۆییم باڵوکردەوە‪،‬‬ ‫دەمبینی خەڵک بۆچوونی خۆیان دەنووسن‬

‫زۆریان پێ باشە”‪.‬‬ ‫بە بڕوای ئەم گەنجە تایبەتمەندی بێژەری‬ ‫سەرکەوتوو سەرەتا دەبێت ئەو کەسە بەهرەی‬ ‫بێژەریی هەبێت و قسەکەرێکی باش بێت و دەنگ‬ ‫و سەدایەکی باشی هەبێت‪ ،‬لەگەڵ قوڕگێکی‬ ‫پتەو‪ ،‬هاوکات کەسێک بێت لە رووی عەقڵییەوە‬ ‫زاکیرەی باش بێت و شتی بیر بێت‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫لە کاتی یارییەکاندا زۆرترین زانیاری پێشکەش‬ ‫بە گوێگر بکات‪ ،‬هەرێم گومانی لەوە هەیە کە‬ ‫ئێستا بێژەرێکی پرۆفیشناڵ بێت و دەڵێت؛‬ ‫تاکو ئێستا نازانم بێژەرێکی پرۆفیشناڵم یان نا‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوەی کە زیاتر منی ناساند هەندێ کورتە‬ ‫ڤیدیۆ بوو‪ ،‬رێچکەکەی من زیاتر گرنگیدانە بە‬ ‫رستەسازی و رەوانبێژی‪ ،‬هەندێک بێژەر هەیە‬ ‫بەوە دەناسرێتەوە کە زۆرترین زانیاریی پێیە‪،‬‬ ‫هەندێکیش بەوە دەناسرێنەوە کە تەبەقەی‬ ‫دەنگیان بەرزە‪ ،‬هەندێکیش هەن وەک (عسام‬ ‫شوالی) بەوە دەناسرێنەوە کە وشەی جوان‬ ‫دادەڕێژن و رەوانبێژییەکی قووڵ بەکاردێنن بۆ‬ ‫یارییەکان‪ ،‬پێشی وایە ئەو کاتەی ڤیدیۆکانی‬ ‫لەسەر میسی و رۆناڵدۆ باڵوکردەوە زیاتر‬ ‫ناسراوە و کەنالەکان گرنگییان پێداوە‪.‬‬ ‫بە گوتەی هەرێم لەنێو بێژەرە عەرەبەکاندا‬ ‫دە بێژەریان زۆر باشن و ناوبانگێکی زۆر و‬ ‫سەرسامکەریان هەیە‪ ،‬ناوبراو بۆ “زەمەن”‬ ‫وتیشی‪“ :‬ئەوەی خۆم پێی سەرسامم عسام‬ ‫شوالییە‪ ،‬پێموایە ئەو ئوستازی تەعلیقی هەموو‬ ‫دنیایە‪ ،‬بەاڵم من السایی کەس ناکەمەوە و‬ ‫رێچکەی تایبەت بە خۆم گرتووە‪،‬بە بۆچوونی‬ ‫من‪ ،‬دەبێت بێژەرە کوردییەکان ئاستی خۆیان‬ ‫بەرز بکەنەوە و سەرنجی بینەرانی وەرزشی‬ ‫رابکێشن بەالی خۆیاندا”‪.‬‬

‫مزراحێک ‪ 24‬کاتژمێر‬ ‫دەخولێتەوە‬ ‫کۆمپانیایەکی ئەمریكی جۆرە مزارحێكی‬ ‫ئەلەكترۆنی دروست دەكات كە بۆ ماوەی زیاتر لە‬ ‫‪ 24‬كاتژمێر دەخولێتەوە‪.‬‬ ‫كۆمپانیاكە چەند نموونەیەكی جیاوازی مزراحی‬ ‫دروستكردووە كە لەڕێی پاترییەوە كار دەكەن و بۆماوەیەكی‬ ‫زۆر دەخولێنەوە‪ ،‬یەكێك لەو جۆرانەش لەكاتی تاقیكردنەوەیدا‬ ‫بۆ ماوەی زیاتر لە ‪ 27‬كاتژمێر و نۆ خولەك و ‪ 24‬چركە‬ ‫خوالوەتەوە‪ ،‬بەوەش ناوی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە‬ ‫پێوانەییەكان تۆماركراوە‪.‬‬


‫‪zamenpress@gmail.com‬‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫ن�� ڵ ��ودەو �ڵ�ە ت��ی‬

‫‪9‬‬

‫چه‌کی‌خۆرئاوا‌و‌بازاڕی‌سعودی‬ ‫زه‌مه‌ن‬

‫بابهتی فرۆشتنی چهک لهالیهن‬ ‫واڵتانی دیموکراتهوه به واڵتانێک که تیایدا‬ ‫دیموکراسی گهشهی نهکردووه و سیستمه‬ ‫سیاسیهکهیان لهسهر پێشێلکردنی مافهکان‬ ‫بنیادنراوه‪ ،‬بهردهوام بابهتێکی ئهخالقی‬ ‫گهرمه‪ .‬ئایا دهوڵهتی ملهوڕ دهتووانێت بهبێ‬ ‫هاوکاری و بازرگانی چهک بمێنێتهوه که‬ ‫له زۆربهی دۆخهکاندا ئهو چهکانه لهالیهن‬ ‫واڵتانی پێشکهوتوو له رووی تهکنۆلۆجیهوه‬ ‫بهرههم دههێنرێن و زۆربهشیان ئهو واڵتانهن‬ ‫که سیستمی سیاسیهکهیان دیموکراسیه‪.‬‬ ‫له ساڵی ‪ ٢٠١٨- ٢٠١٤‬له ڕیزی یهکهمی‬ ‫ئهو واڵتانهی چهکیان به سعودیهی عهرهبی‬ ‫فرۆشتووه ئهمهریکا بووه‪ ،‬دواتر بهریتانیا‪.‬‬ ‫لهکاتێکدا سعودیه یهکێکه لهو واڵتانهی که له‬ ‫ڕووی دیموکراسی‪ ،‬مافهکانی مرۆڤ‪ ،‬مافهکانی‬ ‫تاک‪ ،‬ئازادی سیاسی و ڕۆژنامهگهری و بیروڕاو‬ ‫عهقیده یهکێکه لهو واڵتانهی که ناوبانگێکی‬ ‫زۆر خراپی ههیه‪ .‬یهکێکه لهو واڵتانهی که‬ ‫جاڕنامهی گهردونی مافهکانی مرۆڤی ئیمزا‬ ‫نهکردووه‪ ،‬ژنان له بارودۆخێکی بێمافیی‬ ‫خراپدان‪ ،‬گوزارشتکردن له بیروبۆچوون و‬ ‫عهقیدهیهک که لهگهڵ ئهرسۆدۆکسی ئاینی‬ ‫وههابی ناتهبا بێت بهتهواوی قهدهغهیه‪.‬‬ ‫ئهمهریکاو بهریتانیا کاتێک چهک دهفرۆشن‬ ‫دهزانن بهکێی دهفرۆشن‪ ،‬بێگومان ئهوهش‬ ‫دهزانن که سعودیه بۆ مانهوهی خۆی‬ ‫پێویستی بهو چهکانه ههیه‪.‬‬ ‫دیاره بابهتی کۆنترۆڵی دهوڵهت‪،‬‬ ‫بهدیاریکراوی دهوڵهتی سعودیه بهسهر‬ ‫دانیشتووانی خۆیهوه بابهتێکی هێنده‬ ‫سهرهکی نییه له فرۆشتن و کڕینی چهکدا‪،‬‬ ‫چونکه دهوڵهتی مۆدێرنی سعودیه که له‬ ‫ناوخۆ کهمترین بهرهنگاری ههیه بهرانبهری‬ ‫دهتووانێت بهبێ کڕینی ئهو چهکانهش‬ ‫بمێنێتهوه‪ ،‬بهڵکو بابهته سهرهکیهکه ڕۆڵی‬ ‫سعودیهیه وهک پاسهوانی کهنداو دژی ئێرانو‬

‫جگه له ڕهههنده‬ ‫سیاسی و‬ ‫ستراتیجیهکهی‪،‬‬ ‫لهڕووه ئابووریهکهیهوه‬ ‫کۆمپانیاکانی فرۆشتنی‬ ‫چهک توانای گهورهی‬ ‫لۆبیکردنیان ههیه‬

‫ئهو چهکانهی سعودیه پێویستی پێیهتی بۆ‬ ‫شهڕی یهمهن‪ ،‬بۆ سوریا و بۆ لوبنان و عێراق‪.‬‬ ‫جولیان بۆرگهر له ڕۆژنامهی گاردیان‬ ‫نوسیویهتی فرۆشتنی چهک به سعودیه بۆ‬ ‫واڵتانی خۆرئاوا وهکو دهرمانێکی لێهاتووه که‬ ‫حکومهتهکانی خۆرئاوا ناتووانن دهستبهرداری‬ ‫بن‪ .‬بهتایبهت ئهمهریکاو بهریتانیا‪.‬‬ ‫لهو ڕۆژهوهی شهڕی یهمهن دهستی‬ ‫پێکردووه ئهمهریکا وهک ئهوهی ههنگی له‬ ‫داردا دۆزیبێتهوه بازاڕی چهک و جبهخانهی‬ ‫خۆی بهڕووی دهوڵهتی سعودیهدا کردۆتهوه‪،‬‬

‫زۆر به دیاریکراویش لهو کاتهوهی که‬ ‫حوسیهکان به هاوکاری ئێران تووانیویانه‬ ‫هێزێکی زیاتریان له گۆڕهپانی یهمهندا ههبێت‪.‬‬ ‫له ساڵی ‪٢٠١٥‬وه سعودیه بووه به گهورهترین‬ ‫کڕیاری چهک‪ .‬تهنیا له ساڵی ‪ ٢٠١٨‬دا لهسهدا‬ ‫‪٩‬ی ههموو داهاتی واڵت بۆ کڕینی ئهو چهکانه‬ ‫ڕۆیشتووه‪ .‬لهنێوان ساڵهکانی ‪ ٢٠١٤‬بۆ ‪٢٠١٨‬‬ ‫له سهدا ‪ ٧٠‬ی چهکهکانی سعودیه له ئهمهریکا‬ ‫کڕدراون‪ ،‬دووای ئهمهریکاش بهریتانیا دێت‪.‬‬ ‫بیانووه مۆراڵیهکهی ئهمهریکاو ئینجا‬ ‫بهریتانیا ئهوهیه که سعودیه ئهو چهکانه‬

‫بۆ مهبهستی بهرگری بهکاردههێنێت‪ ،‬بهاڵم‬ ‫له زۆر جێگادا بهڵگه ههن که ههر بهو‬ ‫چهکانه کهسانی زۆری مهدهنی به کۆمهڵ‬ ‫کوژراون‪ .‬له توێژینهوه و بهدوواداچوونێکدا‬ ‫که قوتابخانهی ستانفۆردی یاسایی له مانگی‬ ‫ئاداری ڕابردوودا باڵوی کردۆتهوه له ‪٢٧‬‬ ‫ڕوداوی کوژرانی مهدهنیهکاندا له یهمهن ‪٢٥‬‬ ‫جار ئهو چهکانهی تێدابهکارهێنراوه که له‬ ‫ئهمهریکا کڕدراون‪ ،‬ههروهها لهو ‪ ٢٧‬روداوهدا‬ ‫پێنج جار چهکی بهریتانی بهکارهاتووه‪ ..‬ئهو‬ ‫بۆمبهی له مانگی ئۆگهستی ساڵی ڕابردوو‬

‫لهناو پاسێکدا ‪ ٤٠‬منداڵی کوشت له یهمهن‪،‬‬ ‫دروستکراوی ئهمهریکا بوو‪.‬‬ ‫سهرباری زیادبوونی ژمارهی قوربانیهکان‪،‬‬ ‫هێشتا ئهو دوو واڵته دهیانهوێت زیاتر چهک‬ ‫به سعودیه بفرۆشن‪ .‬له مانگی حوزهیرانی‬ ‫ڕابردوودا‪ ،‬دادگای پێداچوونهوهی بهریتانی‬ ‫فرۆشتنی ئهو چهکانهی به نایاسایی‬ ‫لهقهڵهمدا و ڕایگهیاند که وهزیرهکان و‬ ‫خودی سهرۆک وهزیرانیش ئهو مهترسیانهیان‬ ‫لهبهرچاو نهگرتووه که فرۆشتنی ئهو چهکانه‬ ‫بۆ کهسانی مهدهنی دهکرێت بیانبێت‪.‬‬

‫ههڵبهته بهریتانیا دهستبهرداری فرۆشتنی‬ ‫چهکهکانی نابێت‪ ،‬بهالم گوایه حکومهت‬ ‫بڕیاری داوه وردبینی زیاتر بکات لهوهی ئهو‬ ‫چهکانه بۆ چی مهبهستێک بهکاردێن‪.‬‬ ‫کۆنگرێسی ئهمهریکاش ههوڵێکیدا‬ ‫تێوهگالنی ئهمهریکا له کێشهی یهمهن‬ ‫سنووردار بکات‪ ،‬بهاڵم بهو پێیهی‬ ‫پهیوهندیداره به سعودیه و ئێران و پاراستنی‬ ‫ئیسرائیلهوه‪ ،‬ئاسان نابێت بۆ ئهمهریکا خۆی‬ ‫لهو کێشهیه بکێشێتهوه‪ ،‬له کۆنگرێسیشدا‬ ‫ئهو ڕاستیه زیاتر دهرکهوت بهوهی الیهنگرانی‬ ‫دوورکهوتنهوه له کێشهی یهمهن کهمینه‬ ‫بوون و نهیانتووانی یاسایهک دهربکهن‪.‬‬ ‫جگه له ڕهههنده سیاسی و‬ ‫ستراتیجیهکهی‪ ،‬لهڕووه ئابووریهکهیهوه‬ ‫کۆمپانیاکانی فرۆشتنی چهک توانای‬ ‫گهورهی لۆبیکردنیان ههیه و دهتووانن به‬ ‫کاریگهری کۆنگرێس لهالیهک و کاریگهری‬ ‫سینک تانکهکان ههلومهرجێک دروست‬ ‫بکهن فرۆشتنی چهک وهکو پێداویستیهکی‬ ‫ستراتیجی و ئاسایشی ئهمهریکا نیشان‬ ‫بدهن‪.‬‬

‫دوای‌سه‌ربه‌خۆیی‬

‫هێشتا‌بابه‌تی‌سربیا‌له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌کۆسۆڤۆ‌بابه‌تێکی‌گه‌رمه؟‬ ‫ئێستا نادیده بگرن که تهنگژهی ئابووری‬ ‫و گهندهڵی ههراسانی کردووه‪ .‬هارادیناج‬ ‫ئهگهر بهسهرخۆیشی نههێنێت هێشتا‬ ‫له ناوهوه ترسی لهوه ههیه هاواڵتیانی‬ ‫کۆسۆڤۆ ڕووی لێ وهربگێڕن و روو‬ ‫بکهنه خانمی گهنج و پرۆفیسۆری یاسای‬ ‫نێودهوڵهتی ڤجۆسا ئۆسمانی تهمهن ‪٣٧‬‬ ‫ساڵ که کاندیدی هاوبهندی دیموکراتی‬ ‫کۆسۆڤۆیه بۆ سهرۆکی ئهنجومهنی‬ ‫وهزیران‪ ،‬یاخود رووبکهنه بزوتنهوهی‬ ‫ناسیونالیستی ئهلبانی که پهیامی توندو‬ ‫ڕاشکاوی دژی گهندهڵی ههیه‪.‬‬ ‫کۆسۆڤۆ‬ ‫ئێستای‬ ‫حکومهتی‬ ‫ههڵوێستی توندی ئابوری و گومرگی‬ ‫دژی سربیا وهرگرتووەو لهالیهن یهکێتی‬ ‫ئهوروپاوه هۆشداری پێدراوه‪ ،‬چونکه‬ ‫ئهوه چانسی کۆسۆڤۆ کهمدهکاتهوه‬ ‫بهوهی هاواڵتیانی ڕێگهیان پێبدرێت‬ ‫بهبێ ڤیزا سهردانی ناو یهکێتی‬ ‫ئهوروپا بکهن‪ ،‬مهسهلهی ئهندامێتیش‬ ‫له یهکێتی ئهوروپا ههر نابێت جارێ‬ ‫باسی بکهن‪ .‬بهاڵم حکومهتێک که دوای‬ ‫ئهم ههڵبژاردنه پێکدێت ناچار دهبێت‬ ‫پهیوهندی خۆی لهگهڵ یهکێتی ئهوروپا‬ ‫ئاسایی بکاتهوه که بێگومان ڕێگهکهی‬ ‫بهناو سربیادا تێدهپهڕێت‪.‬‬

‫زه‌مه‌ن‬

‫پێشوهختهکهی‬ ‫ههڵبژاردنه‬ ‫له‬ ‫یهکشهمهدا له کۆسۆڤۆ‪ ،‬مهسهلهی‬ ‫ئهوهی که سهرۆک وهزیران ڕاموش‬ ‫ههرادیناج جهنگاوهرێکی دێرین بووه‬ ‫دژی سربهکان بابهتێکی گهرمه‪ .‬ههڵبهته‬ ‫سهرۆکی واڵتیش هاشم تاجیش ههر‬ ‫جهنگاوهرێکی دژی سوپای سرب بووه‪.‬‬ ‫ئهمڕۆ له کۆسۆڤۆی سهربهخۆدا‬ ‫ژمارهی سربهکان کهمینهیەو ڕێژهکهیان‬ ‫نزیکهی له سهدا ‪ ١٠‬ی دانیشتووانن‪،‬‬ ‫بهاڵم ئهلبانهکان که دهسهاڵتدارانی‬ ‫ئهمڕۆو زوڵملێکراوانی دوێنێی ژێر‬ ‫ستەمی سربهکان بوون له سهدا ‪٩٠‬ی‬ ‫دانیشتووان پێکدێنن‪.‬‬ ‫ههرچهنده ههتاکو ئێستاش ههر‬ ‫سیاسیهک له کۆسۆڤۆ ئهگهر پێشتر‬ ‫دژی سربهکان جهنگابێت وهکو جۆرێک‬ ‫له شکۆمەندی سهیر دهکرێت‪ ،‬بهاڵم ئایا‬ ‫چیدی ئهو جۆره ڕهوانبێژیه سیاسیەو‬ ‫مشهخۆربوون لهسهر رابردوو دهیخوات؟‬ ‫ههتاکو ئێستاش گرژیهکانی نێوان‬ ‫ههردوو واڵتی دراوسێ خاونهبوونهتهوه‪،‬‬ ‫بهاڵم ئهو دوو واڵته ئهوروپیه بۆ هێزی‬ ‫سیاسی و ئابووری خۆیان پێویستیان به‬ ‫یهکێتی ئهوروپایه؛ یهکێتی ئهوروپاش‬ ‫بۆ وهرگرتنیان لهناو ڕێکخراوهکهدا‬ ‫مهرجی ئاساییکردنهوهی پهیوهندیهکانی‬ ‫نێوانیانی بهسهردا سهپاندوون‪.‬‬ ‫ئێستا جهنگی چهکداری لهنێوان‬ ‫کۆسۆڤۆو سربیادا نهماوه‪ ،‬بهاڵم‬ ‫جهنگێکی بازرگانی توند ههیه که‬ ‫درێژکراوهو میراتی ڕابردووی پڕکێشهی‬ ‫نێوانیانه‪ .‬ههرادیناج له مانگی‬ ‫نۆڤهمبهری ساڵی پاردا بهڕێژهی له‬ ‫سهدا سهد تاریفهی گومرگی بهسهر ئهو‬ ‫شتومهکانهدا سهپاند که له سربیاوه‬ ‫دههاتنه ناو کۆسۆڤۆ که ئهوهش زیانێکه‬ ‫له ئابووری سربیا‪ .‬سربیاش دهتوانێت‬ ‫قوڕقوڕاگهی کۆسۆڤۆ بگرێت؛ وهک‬ ‫گرتووشیهتی بهوهی له ساڵی ‪٢٠٠٨‬دا‬ ‫دانی به بڕیاری کۆسۆڤۆدا نهنا بۆ‬

‫ئێستا جهنگی‬ ‫چهکداری لهنێوان‬ ‫کۆسۆڤۆو سربیادا‬ ‫نهماوه‪ ،‬بهاڵم‬ ‫جهنگێکی بازرگانی‬ ‫توند ههیه‬

‫جاڕدانی سهربهخۆیی تاکالیهنه‪ ،‬نهک‬ ‫ههر ئهوهی دانیپێدا نهنا که مهرجێکی‬ ‫تارادهیهک پێویسته تاکو واڵتانی‬ ‫دیکهش هانبدات دانیپێدا بنێن‪ ،‬بهڵکو‬ ‫له ههوڵێکی بێوچانیشدایه ئهو واڵتانهش‬ ‫که دانیان پێداناوه پهشیمان بکاتهوه‪.‬‬ ‫سربیا تاکو ئێستا توانیویهتی ‪ ١٥‬واڵت‬ ‫لهو دانپیانانه پهشیمان بکاتهوه‪ .‬ئهوهی‬ ‫زیاتریش شوێنگهی کۆسۆڤۆی ناڕهحهت‬ ‫کردووه دانپێدانهنانی دوو واڵتی گرنگ‬ ‫و دوو ئهندامی ههمیشهیی ئهنجومهنی‬ ‫ئاسایشه که ئهوانیش چین و روسیان؛‬ ‫ئهمهش خۆبهخۆ وایکردووه کۆسۆڤۆ‬ ‫نهتوانێت ببێت به ئهندامی ڕێکخراوی‬ ‫نهتهوه یهکگرتووهکان و زۆر ڕێکخراو‬ ‫و ڕێکهوتنی جیهانی تر‪ .‬هارادیناج بهو‬ ‫فشارهی لهڕێگهی تاریفی گومرگیهوه‬ ‫دهرئهنجامێکی‬ ‫هیواداره‬ ‫دهیکات‬

‫دهستبکهوێت‪.‬‬ ‫سیاسی‬ ‫پۆزهتیڤی‬ ‫کۆسۆڤۆ دهڵێت لهکۆی ‪ ١٩٣‬واڵتی ئهندام‬ ‫له ڕێکخراوی نهتهوه یهکگرتووهکان ‪١١٦‬‬ ‫واڵت دانیان به سهربهخۆییهکهیدا ناوه‪،‬‬ ‫بهاڵم سربیا دهڵێت ئهو ژمارهیه راست‬ ‫نییه بهڵکو ‪ ٩٧‬واڵتن‪.‬‬ ‫جهنگاوهری دێرین ههر بهتهنیا‬ ‫شکۆمەند نییه‪ ،‬بهڵکو سهرئێشهی‬ ‫خۆی ههیه‪ ،‬سهرۆک وهزیران که هاشم‬ ‫ههرادیناجەو پێشتر سهرۆکی سوپای‬ ‫ڕزگاری کۆسۆڤۆ بووه تۆمهتباره به‬ ‫تاوانباری جهنگ؛ تۆمهتبارەو هێشتا هیچ‬ ‫تاوانێکی جهنگی بهسهردا ساخ نهبۆتهوه‪.‬‬ ‫پێشتر له زنجیرهی دادگاییهکانی الهای‬ ‫بۆ جهنگی بهلقان ئهویش یهکێک بوو‬ ‫لهوانهی دووجار دادگایی کراو ههردوو‬ ‫جارهکهش بێتاوان دهرچوو‪ ،‬بهاڵم هێشتا‬ ‫تهمومژ لهسهر چاالکیهکانی لهکاتی‬

‫شهڕی کۆسۆڤۆ ههیه بهوهی هێزو‬ ‫توندوتیژی ناپێویستی بهکارهێنابێت‬ ‫دژی سربهکان‪.‬‬ ‫لهگهڵ ئهوهشدا چوونی ههرادیناج بۆ‬ ‫الهای بۆ بهردهم دادگا پێگهی ئهو وهک‬ ‫کهسێک که خۆی بهبێتاوان دهزانێت و‬ ‫ئامادهی حوکمی دادگایه بههێز دهکات‪.‬‬ ‫رای میلی له کۆسۆڤۆ بهشێوهیهکی زۆر‬ ‫جیاواز لهوهی دادگای الهای سهیری‬ ‫کێشهکه دهکات‪ .‬کۆسۆڤۆییهکان پێیان‬ ‫وایه ئهوان مافی ژیانیان ههیەو بۆ‬ ‫پاراستنی خۆیان جهنگی ڕهوایان دژی‬ ‫سربهکان کردووەو بۆیه نابێت لهسهر‬ ‫ئهوه لێپرسینهوه له سهرکردهکانیان‬ ‫بکرێت؛ بۆ کۆسۆڤۆییهکان هارادیناج‬ ‫پاڵهوانی میللیه نهک تۆمهتباری جهنگ‪.‬‬ ‫لهگهڵ ئهوهشدا شانازی ڕابردوو‬ ‫ناتوانێت وا له هاواڵتیانی کۆسۆڤۆ بکات‬

‫حکومهتی ئێستای‬ ‫کۆسۆڤۆ ههڵوێستی‬ ‫توندی ئابوری و‬ ‫گومرگی دژی سربیا‬ ‫وهرگرتووە‬


‫ن�س�ر�سە�ڵا ت�سی �ساوەڕا�س‬ ‫�‬ ‫ڵ‬ ‫ت‬ ‫ن‬

‫‪8‬‬

‫زوحه‌ل‌ده‌میر‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫سه‌باره‌ت‌به‌ناوچه‌ی‌ئارامی‌سوریا‌‬ ‫ئایا‌ده‌بێت‌متمانه‌به‌تورکیا‌بکه‌ین؟‬ ‫مێژوو‌ده‌ڵێت‌نه‌خێر‬

‫زەمەن‬

‫پێی دهڵێن ‘خانمی ئاسنین’ لهبهر سیاسهته‬ ‫توندهکانیو دیدگای ئهو بۆ کهمکردنهوهی ماوهی هاوکاری‬ ‫کهسانی بێکار لهالیهن دهوڵهتهوه‪ ،‬لهههمان کاتدا وشهی‬ ‫دهمیر له زمانی تورکیدا مانای ئاسنه‪.‬‬ ‫زوحهل خۆی له بهلجیکا لهدایکبووه‪ ،‬بهاڵم دایکو‬ ‫باوکی کوردی عهلهوی خهڵکی تورکیان‪ ،‬ههربۆیه‬ ‫کوردبوونهکهی زۆرجار بۆته ههڕهشه لهسهر ژیانی‬ ‫لهالیهن تورکه نهتهوهییه توندڕهوهکانهوه‪ ،‬ئهوه جگه‬ ‫لهوهی بهردهوام لهالیهن دهوڵهتی تورکیاوه به چاوی‬ ‫گومان و دڕدۆنگییهوه سهیری کراوەو وهکو الیهنگری‬ ‫پهکهکه سهیر دهکرێت‪.‬‬ ‫پاش ئهوهی ماوهیهکی کورت وهزیری کاروباری‬ ‫کهمکردنهوهی ههژاری بوو‪ ،‬چوارشهمهی رابردوو وهکو‬ ‫وهزیری داد سوێندی خوارد‪ ،‬وێنهی سوێندخواردنهکهشی‬ ‫له تویتهرهکهی خۆی باڵوکردهوه‪ .‬ئیتر لهمهودووا ئهو‬ ‫بهرپرس دهبێت له نهخشهسازی حکومهت بۆ دابینکردنی‬ ‫دادپهروهری و بوارهکانی پهیوهندیدار پێیهوه له بابهتی‬ ‫ژینگەو وزەو گهشتیاریی‪.‬‬ ‫باوانی زوحهل له کورده عهلهویهکانی ناوچهی دێرسیمن‪.‬‬ ‫له چاالکیه کوردیهکانی بهلجیکاو به دیاریکراوی ئهو شارهی‬ ‫که خۆی تیایدا سهرۆکی شارهوانی بووه ‘ئهنتوێرپ’‪،‬‬ ‫ئهمهش وایکردووه ببێته ئامانجی تانهوتهشهری ئهو‬ ‫میدیایانهی که هاوسۆزی دهوڵهتی تورکیان‪ ،‬بهاڵم ئهو‬ ‫سهرهڕای ئهوهی نکوڵی لهوه دهکات هیچ پهیوهندیهکی‬ ‫به پارتی کرێکارانی کوردستانهوه ههبێت؛ نایشارێتهوه‬ ‫که بهردهوام لهگهڵ چارهسهری ئاشتیانهی کێشهی کورد‬ ‫بووه له تورکیاو کاری بۆ ئهو مهبهسته کردووه‪ .‬زوحهل‬ ‫چهندین جار رایگهیاندووه که بڕوای به ملمالنێی چهکداری‬ ‫نییەو لهگهڵ خهباتی مهدهنیه‪ .‬لەههمان کاتدا زوحهل‬ ‫دهڵێت ئامادهبوونی ئهو له چاالکی کهلتووری کوردیدا‬ ‫له شارێکدا که خۆی تیایدا پارێزهرو مافناس و سهرۆکی‬ ‫شارهوانی بووه شتێکی ئاساییه‪.‬‬ ‫ئێستا ئهو ئهندامی پارتی فالندهرزه‪ ،‬که پارتێکی‬ ‫خاوهن مهیلێکی ناوهندخوازه لەنێوان چهپ و ڕاستداو‬ ‫کهمێک بهالی کۆنزهرڤاتیڤیزمدا دهشکێتهوەو لهناو‬ ‫هاوپهیمانێتی نوێی فلێمیش دان که له ئێستادا گهورهترین‬ ‫کوتلهن‪ .‬وهکو پیشه یاساناسەو له ساڵی ‪٢٠١٠‬وه بۆته‬ ‫ئهندامی پهرلهمان‪.‬‬ ‫پێش ئهم بهرپرسیارێتیهی ئێستای‪ ،‬وهزیری دهوڵهت‬ ‫بوو بۆ کاروباری کهمکردنهوهی ههژاری و رهخساندنی‬ ‫ههل و دهرفهتی یهکسان بۆ کهسانی خاوهن پێداویستی‬ ‫تایبهت‪.‬‬ ‫زوحهل دهمیر سهرهڕای لێهاتوویی و سهرکهوتنی له‬ ‫بواری سیاسهتدا له بهلجیکا‪ ،‬بهاڵم هێشتا کوردبوونهکهی‬ ‫ههڕهشهیه لهسهر ژیانی و رووبهڕووی ههڕهشهی کوشتن‬ ‫بۆتهوه‪ .‬بهو پێیهی ئهو ڕهخنهی له سیاسهتی دهوڵهتی‬ ‫تورکیا گرتووه سهبارەت به پێشێلکردنی مافی کوردهکان‪،‬‬ ‫ساڵی ‪ ٢٠١٧‬پیاوێک شهش مانگ زیندانی کرا بههۆی‬ ‫ئهوهێ ههڕهشهی له زوحهل کردبوو‪ ،‬پیاوێکی تریش‬ ‫ساڵی ‪ ٢٠١٨‬به بڕی ‪ ٤٠٠‬یۆرۆ غهرامه کرا بههۆی ئهو‬ ‫ههڕهشانهوه که له تۆڕی کۆمهاڵیهتی فهیسبوکهوه له‬ ‫زوحهل دهمیری کردبوو‪.‬‬ ‫زوحهل دهمیر ساڵی ‪ ١٩٩٨‬بۆ ساڵی ‪ ٢٠٠٣‬له‬ ‫زانکۆی کاسۆلیکی لیوڤێن یاسای خوێندووه‪ ،‬پاشان له‬ ‫زانکۆی ڤیریجی برۆکسل ماستهری له یاسای کۆمهاڵیهتی‬ ‫خوێندووه‪ .‬له ساڵی ‪٢٠٠٤‬وه وهکو پارێزهرێک بۆ‬ ‫سێنتهرێکی یاسای نێودهوڵهتی کاری کردووه‪ .‬ساڵی‬ ‫‪ ٢٠١٣‬بۆ ‪ ٢٠١٥‬سهرۆکی شارهوانی ئهنتوێرپ بووه‪ ،‬پاشان‬ ‫ئهندامی پهرلهمان و ئینجا وهزیر‪.‬‬ ‫زوحهل ساڵی ‪ ١٩٨٠‬له شاری (جینک)ی باکووری‬ ‫ڕۆژههاڵتی بهلجیکا لهدایکبووەو ئێستا تهمهنی ‪ ٣٩‬ساڵه‪.‬‬

‫مایکل ڕۆبین‬ ‫ئیتر ئهمه تهڵهیهکەو بهردهوام وهزارهتی‬ ‫دهرهوه تێیدهکهوێت‪ :‬نهیاران خۆیان وهکو‬ ‫مهزڵوم نیشان دهدهن تاکو شتێکیان چنگ‬ ‫بکهوێت‪ .‬تورکیا لێزانه لهوهدا‪ .‬لهبری‬ ‫ئهوهی سهرکۆنه بکرێت و لێی بپێچرێتهوه‬ ‫لهسهر ئهوهی هاوکاری گروپهکانی سهر به‬ ‫ئهلقاعیدهی کردووه له سوریا‪ ،‬لهسهر ئهوهی‬ ‫چاوی خۆی له چهکدارانی بیانی نوقاند بۆ‬ ‫ئهوهی سنوور ببڕن‪ ،‬ههروهها لهسهر ئهوهی‬ ‫خودی سهرۆک ئهردۆغان و خێزانهکهی له‬ ‫بازرگانی لهگهل داعش سودمهند بوون‪ ،‬لهبری‬ ‫ههموو ئهوانه دیپلۆماسی ئهمهریکی ترس و‬ ‫نیگهرانی تورکیایان سهبارهت به ‘تیرۆریزمی‬ ‫کوردی سوریا’ تا ئهوپهڕی به ههند گرت‪،‬‬ ‫ئهوه لهکاتێکدا دهسهاڵتدارانی تورکیا‬ ‫نهیانتوانیوه بچوکترین زانیاری ههواڵگری‬ ‫نیشان بدهن تیرۆریزمی کوردی له ناوچهی‬ ‫بهڕێوهبهرێتی ئۆتۆنۆمی باکورو خۆرههاڵتی‬ ‫سوریا بسهلمێنێت‪.‬‬ ‫سهرباری ئهوهش‪ ،‬نێردهی ئهمهریکی‬ ‫تایبهت جهیمس جێفری و تیمهكهی‪ ،‬ئهگهر به‬ ‫نابهدڵیش بێت خۆیان رادهستی داواکاریهکانی‬ ‫تورکیا بۆ ناوچهیهکی دابڕاو کرد‪ ،‬ههرچهنده‬ ‫وردهکاریهکهشی نادیاره‪ .‬کوردهکان که‬ ‫بهسهر ئارامترین و سهالمهتترین ناوچهی‬ ‫ههرێمهکهدا بااڵدهستن متمانهیان به وتوێژکاره‬ ‫ئهمهریکیهکان نییه کاتێک دهڵێن تورکهکان‬ ‫دێنه ههرێمهکهیان و به وریاییهوه ئیلتیزام بهو‬ ‫هێڵه سورانهوه دهکهن که گفتوگۆیان لهسهر‬ ‫کراوه‪ .‬یهکهم‪ ،‬پێشینهیهک له عهفرین ههیه که‬ ‫تورکهکان هاتنه ناویهوه دهستیان به پاکتاوی‬ ‫ڕهگهزی کرد‪ ،‬گۆڕستانهکانیان تهخت کرد‪،‬‬ ‫پهیکهرهکانیان داڕماند و ژنانیان ناچار کرد‬ ‫سهرپۆش بکهن و ناوی عهرهبی بهکاربهێنن‪.‬‬ ‫ئهو جۆره ڕهفتارانه سااڵنێکه بۆته ڕێساو‬ ‫یاسا نهک حاڵهتێکی ناوازه‪ .‬دوو ساڵ و نیو‬ ‫دوای ئهوهی دیپلۆماتکارهکان ڕێککهوتنیان‬ ‫کردبوو لهسهر کۆتاییهێنان به داگیرکاری‬ ‫تورکیا له بهعشیقهی باکوری عێراق‪ ،‬هێزه‬ ‫تورکیهکان ههر لهوێ بوون‪ .‬سااڵنێکی زۆر‬ ‫پێشتریش ‘هێزهکانی پاراستنی ئاشتی’ که‬ ‫تورکیا سهرپهرشتی دهکردن له ههندێک‬ ‫بنکهی کوردستانی عێراق بوون و ماوهیهکی‬ ‫زۆر پاش ئهوهی الیهنهکان ئاشتببوونهوه ئهو‬ ‫هێزه ههر لهوێ بوو‪ ،‬ههتا داوایان لێکردن‬ ‫چۆڵی بکهن‪.‬‬ ‫کێشهکه ههر تورکیا نییه‪ ،‬ههر سهرۆکاتیه‬ ‫ڕهگهزپهرستهکهی نییه دژی گوزارشتی کلتوری‬ ‫کوردی و چاوداخستن له ئاست خهونهکانیان‪،‬‬ ‫یاخود کهڵکهڵهی ئیمپریالی ئهردۆغان‪ ،‬بهڵکو‬ ‫ئهوه خودی ڕێگای تورکیه بۆ دیپلۆماسی‪.‬‬ ‫با ههوڵی تورکیا له نێوهندگیری‬ ‫ناکۆکیهکانی سۆمال بهێنیهوه یاد‪ .‬ساڵی‬ ‫‪ ،١٩٩١‬سۆمالیالندی پێشتری بهریتانیا له‬ ‫یهکێتیهکهی لهگهڵ دهوڵهتی سۆمال کشایهوەو‬ ‫سهربهخۆیی ڕاگهیاند؛ ئهمهش جوڵهیهک بوو‬ ‫حکومهتی سۆمالی له مهقهدیشۆ ڕهتیکردهوه‪.‬‬

‫کوردهکان که‬ ‫بهسهر ئارامترینو‬ ‫سهالمهتترین‬ ‫ناوچهی ههرێمهکهدا‬ ‫بااڵدهستن متمانهیان‬ ‫به وتوێژکاره‬ ‫ئهمهریکیهکان نییه‬ ‫لهم سااڵنهی دوواییدا‪ ،‬مهقهدیشۆ بووه به‬ ‫کرێگرتهی تورکیا ئهگهر نهڵێین بووه به‬ ‫کۆڵۆنی تورکیا‪ ،‬کهچی تورکیا کۆنسولی‬ ‫خۆی له هارگیسای پایتهختی سۆمالیالند ههر‬ ‫هێشتۆتهوەو خۆی کردووه به نێوهندگیر له‬ ‫کێشه ناوخۆییهکانی سۆمالدا‪.‬‬ ‫قبوڵکردنی نێوهندگیری تورکیا ههڵه‬ ‫بوو‪ ،‬چونکه ئهنکهره بهردهوام نیهتی‬ ‫خراپ بووه‪ .‬بۆ نمونه سنووری سۆمالیالند‪،‬‬ ‫بهرههمی کۆتایی سهدهی نۆزدهیه کاتێک‬ ‫دیپلۆماتکاره بهریتانییهکان لهگهڵ سهرۆک‬ ‫خێڵه ناوچهییهکان کهوتنه ناو کۆمهڵێک‬ ‫ڕێککهوتنهوه و دواجار ههرێمێکی پارێزراویان‬ ‫ لهژێر ماندهیتی بهریتانی‪ -‬پێکهێنا‪ .‬ساڵی‬‫‪ ،١٩٦٠‬کاتێک بهریتانیا سهربهخۆیی تهواوی‬ ‫به سۆمالیالندی بهریتانی بهخشی سهرجهم‬ ‫ئهندامه ههمیشهییهکانی ئهنجومهنی ئاسایشی‬ ‫سهر به نهتهوه یهکگرتووهکان ئهم سنورهی‬ ‫ئێستایان پهژراند ‪ -‬قبوڵیان کرد‪.‬‬ ‫کهچی‪ ،‬دهوڵهتی سۆمالی پونتالند که‬ ‫ساڵی ‪ ١٩٩٨‬دروست بوو به سنوری سۆمالیالند‬ ‫ناکۆک بوو‪ .‬بهشی زۆری نهگبهتیهکهیان‬ ‫ههڵگیرسێنراو بوو‪ ،‬ڕێگهیهک که سۆمال‬ ‫(پارادۆکسهکه ئهوه بوو خۆرئاوا کۆمهکی‬ ‫دارایی دهکرد) ههوڵیدهدا سۆمالیالند نادیده‬ ‫بگرێت‪ ،‬ئهمهش ههم وهکو تۆڵهکردنهوه‪ ،‬ههم‬ ‫بۆ ئهوهی سهرنجی دنیا لهسهر گهندهڵی و‬ ‫شکستی دهوڵهت البهرێت‪.‬‬ ‫مانگی شوباتی ڕابردوو‪ ،‬که دیپلۆمتکاره‬ ‫تورکهکان خۆیان وا دهردهخست که نێوهندگیری‬ ‫مهقهدیشۆ و هارگیسا دهکهن‪ ،‬تورکیا له‬ ‫سۆمالیالند که سۆمال داوای دهکاتهوه هاوکاری‬ ‫دابهش دهکرد؛ یارمهتیهکان به ئااڵی تورکیاو‬ ‫سۆمال نهخشابوو (نهک ئااڵی سۆمالیالند)‪،‬‬ ‫بهمهش دهیهویست نیشانی بدات که ههم‬ ‫له ناڵ دهدات ههم له بزمار‪ ،‬ههم یارمهتی‬ ‫نهیارانی سۆماڵ دهدات که سۆمالیالندەو ههم‬ ‫سۆمالیالند نادیده دهگرێت‪ .‬گرفتی تورکیا‬

‫ئهوهیه که لهکاتێکدا سۆمال مهیلی تورکیا‬ ‫بۆ دنهدانی توندڕهوی ئیسالمی دهپهژرێنێت‬ ‫ قبوڵی دهکات ‪ -‬سۆمالیالند وهکو واڵتێکی‬‫میانڕهوی خۆرئاواخواز دهردهکهوێت‪ .‬ئهمهش‬ ‫هۆکاری سهرهکیه که ئێستا سۆمالیالند‬ ‫ناوبژیوانی فراوانتری ئهمهریکاو بهریتانیاو‬ ‫ههندێک له واڵتانی ئهوروپاو ئهفهریقای‬ ‫دهوێت‪ ،‬نهک تهنیا تورکیا‪.‬‬ ‫ئینجا بابهتی بهئاسمانی واڵتدا فڕین‬ ‫ههیه‪ .‬گهشتیارانی گهشته ئاسمانیه‬ ‫نێودهوڵهتییهکان زۆرکهم بیر لهو پێداویستیه‬ ‫لۆجستیانه دهكهنهوه که له فڕین به ئاسمانی‬ ‫واڵتێکدا پێویستن‪ .‬کاتێک فڕۆکهی واڵتێک‬ ‫دێته ئاسمانی واڵتێکی ترهوه‪ ،‬بۆ پاراستنی‬ ‫کۆنترۆڵی ئاسمانی پارهدان و ههماههنگی‬ ‫پێویسته‪ .‬دانپیانان به دهوڵهت وابهستهی‬ ‫ڕێککهوتنی به ئاسماندا فڕین نییه‪ .‬کاتێک بۆ‬ ‫یهکهمجار ئاداری ساڵی ‪ ٢٠٠٠‬سهردانی کابوڵم‬ ‫کرد تاڵیبان کۆنترۆڵی پایتهختی کردبوو‪ ،‬بهاڵم‬ ‫دانیپێدا نهنرابوو‪ ،‬بهاڵم بهرپرسانی کۆمهڵهی‬ ‫نێودهوڵهتی گهشتی ئاسمانیم بینی هاتبوون‬ ‫وتوێژیان لهگهل تاڵیبان دهکرد سهبارهت به‬ ‫فڕین به ئاسمانی ئهفغانستانداو سهبارهت به‬ ‫پهیوهندیگرتن و ڕێوشوێنی روداوی کتوپڕ‪.‬‬ ‫بهههمان شێوه دیپلۆماتکاره تورکیهکان‬ ‫ناوبژیان دهکرد لهنێوان مهقهدیشۆو هارگیسا‬ ‫دهربارهی فڕین به ئاسمانی سۆمالیالنددا که‬ ‫رۆژبهرۆژ زیاتر بههۆی ئهوهی چۆن کۆمپانیا‬ ‫بازرگانیه گهورهکانی ئهسیوپیاو ئیمارات‬ ‫و جیبۆتی له فڕۆکهخانهی سۆمالیالند‬ ‫سودمهند بن‪ .‬سهرهڕای ڕێککهوتنێک که‬ ‫تورکیا نێوهندگیری کرد لهنێوان مهقهدیشۆو‬ ‫هارگیسا‪ ،‬لهپڕ حکومهتی سۆمال تاکالیهنه‬ ‫ئامادهکاریهکانی الی خۆی ههڵوهشاندهوەو‬ ‫رایگهیاند خۆی دهسهاڵتی بهسهر ئاسمانی‬ ‫سۆمالیالندو ڕێوشوێنهکانیدا ههیه‪ .‬کاتێکیش‬ ‫بهرپرسانی سۆمالیالند الی تورکیا دادو‬ ‫بێدادیان کرد‪ ،‬وهزیری دهرهوهی تورکیا‬ ‫کاژی خۆی گۆڕی و گوتی ئینجا خۆ ئهوان‬

‫ڕهنگه ئیدارهی‬ ‫ترهمپ بیهوێت‬ ‫بروا بهوه بکات‬ ‫که سکااڵو گلهیی‬ ‫تورکیا ڕهوایە‬

‫به مانایهکی‬ ‫تر‪ ،‬تورکیا‬ ‫وابهستهیی خۆی‬ ‫به ڕێکهوتنێکهوه‬ ‫ڕهتکردهوه‬ ‫نێوهندگیرن و ئاسانکاری دهکهن نهک‬ ‫گهرانتیدهر‪.‬‬ ‫به مانایهکی تر‪ ،‬تورکیا وابهستهیی‬ ‫خۆی به ڕێکهوتنێکهوه ڕهتکردهوه که‬ ‫دیپلۆماتکارهکانی خۆی چنیبوویان‪ .‬ئهم‬ ‫بێبهڵێنییه کاریگهری خراپی ههیه‪ .‬بهپێی‬ ‫یهکێک له بهرپرسه بااڵکانی سۆمالیالند‬ ‫گوتی ئێستا فڕۆکهی بچوکی نهناسراو له‬ ‫ئاسمانی سۆمالیالند باڵوبونهتهوەو لێرهولهوێ‬ ‫له جێگای دورهدهست دهنیشنهوەو گومانی‬ ‫ئهوهیان لێدهکرێت چهک بگهیهننه ئهو‬ ‫توندڕهوانهی ئهردۆگان هاوسۆزیانه‪.‬‬ ‫ڕهنگه ئیدارهی ترهمپ بیهوێت بروا بهوه‬ ‫بکات که سکااڵو گلهیی تورکیا ڕهوایەو پێویسته‬ ‫دهرگا بهڕووی ئامادهییهکی زیاتری تورکیا له‬ ‫باکوری سوریا بکرێتهوه‪ .‬نێردراوی تایبهتی‬ ‫جهیمس جێفری ڕهنگه ڕاستگۆیانه پێی وابێت‬ ‫تورکیا وابهستهی بهڵێنه دیپلۆماسیهکانی‬ ‫خۆی دهبێت‪ .‬بهاڵم ڕهفتارهکانی پێشتری‬ ‫تورکیا له سوریا‪ ،‬له عێراق و سۆمال‬ ‫پێچهوانهی ئهوه نیشان دهدات‪ .‬تورکیا هیچ‬ ‫نیهتی ئهوهی نییه وابهستهی ڕێککهوتنهکان‬ ‫بێت‪ ،‬به تهما نییه واز له حکومهتی خۆ‪-‬‬ ‫بهڕێوهبهرێتی کوردی بێنێت‪ ،‬به نیاز نییه‬ ‫دهست له پاکتاوی ڕهگهزی ههڵبگرێت‪،‬‬ ‫یاخود ڕێگه له دزهکردنی چهکدارانی بیانی و‬ ‫ئیسالمیه توندڕهوهکان بگرێت‪.‬‬ ‫تێگهیشتنێکی فراوان له دیپلۆماسیهتی‬ ‫تورکی پێمان دهڵێت که ڕێککهوتنی ئهمهریکا‬ ‫لهسهر ههرێمی ئارام وهکو ههڵکردنی گڵۆپی‬ ‫سهوز وایه بۆ داگیرکاری ههمیشهیی تورکیاو‬ ‫پاکتاوی ڕهگهزی کوردهکانی ناوچهکه و‬ ‫یهزیدی و مهسیحیهکان‪ .‬ئهمهش ههر له‬ ‫ڕووی مرۆییهوه کارێکی نامۆڕاڵی نییه‪ ،‬بهڵکو‬ ‫له گۆشهنیگای ئاسایشیشهوه سیاسهتێکی‬ ‫خراپەو سهقامگیری و میانڕهوی دهخاته ژێر‬ ‫پێوه لهبری ئهوه تۆوی توندڕهوی و تیرۆر‬ ‫دهچێنێت‪.‬‬


‫‪zamenpress@gmail.com‬‬

‫ژمارە (‪ )3٧‬سێشەممە ‪٢٠١9/١٠/8‬‬

‫��ورد�� ت�ان�� ی�ی‬

‫‪7‬‬

‫مەزڵوم کۆبانێ‪ ،‬فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات‪:‬‬

‫ئێستاش هیوامان وایە ترەمپ پاشگەز بێتەوە‬ ‫* چۆن سەیرى بڕیارەکەى ئەمریکا‬ ‫دەکەن بۆ کشانەوەى لە سنورەکان؟‬ ‫ ئەمریکا دەمێکە دەڵێت دەکشێینەوە‬‫ئێوە دەزانن کە ساڵى رابردووش ترەمپ‬ ‫بڕیارێکى لەو جۆرەى دەرکرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دواتر بریارەکەى دواخست‪ ،‬ئێمە پشتمان‬ ‫بە ئەمریکا نەبەستووە بۆ پاراستنى‬ ‫گەلى خۆمان‪ ،‬بەڵکو گەالنى باکورى‬ ‫سوریا خاوەن ئیرادەو هێزى خۆیانن‪،‬‬ ‫بەاڵم بێگومان ئەم کشانەوەیە کاریگەرى‬ ‫لەسەر شەڕ دژى داعش دەبێت‪ ،‬ئەمە‬ ‫ئۆفەرێکە ترەمپ وەک بەخشیش دای‬ ‫بە تورکیاو داعش‪ ،‬ئێستا هیوامان وایە‬ ‫ترەمپ پاشگەز بێتەوە‪.‬‬ ‫* کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا چ‬ ‫زیانێکى بۆ رۆژئاواى کوردستان دەبێت؟‬ ‫ ئەگەر تورکیا هێرش بکات‪،‬‬‫کارەساتێکی گەورە لە هەرێمەکە‬ ‫ڕوودەدات‪ ،‬یەکەم شت دەوڵەتی تورکیا‬ ‫ماوەیەکی زۆرە هەڕەشەی ئۆپەراسیۆن‬ ‫لە دژی باکوورو ڕۆژهەاڵتی سوریا‬ ‫دەکات‪ ،‬هێرش دەکات‪ ،‬سەدان هەزار‬ ‫کەس ئاوارە دەبنەوەو قەیرانێکى مرۆیی‬ ‫و کۆمەاڵیەتى گەورە روودەدات‪ ،‬خاکى‬ ‫رۆژئاوا داگیر دەکرێت و دیار نییە‬ ‫کەی دەوڵەتى تورکیا لێی دەردەچێت‪،‬‬ ‫سیستمى باکورى سوریا شکست‬ ‫دەهێنێت‪ ،‬زیندانییەکانى داعش لە‬ ‫زیندانەکان ئازاد دەکرێن و جارێکى تر‬ ‫دەوڵەتى تورکیا رێکیاندەخاتەوەو دژى‬ ‫جیهان بەکاریان دەهێنێتەوە‪.‬‬ ‫* هۆکار چی بوو ترەمپ لەم کاتەدا‬ ‫بڕیارى کشانەوەى هێزەکانی دا؟‬ ‫ هۆکارەکان بەشێکى پەیوەندى‬‫بە بەرژەوەندیەکانى ئەمریکاوە هەیە‬ ‫لە ناوچەکەو لەگەڵ تورکیا‪ ،‬ئێستا‬ ‫هەڵبژاردن لە ئەمریکا هەیە پرسى سوریا‬ ‫بۆ ئەو هەڵبژاردنە بەکاردەهێنرێت‪،‬‬ ‫پێمانوایە سەودایەک لەنێوان ئەمریکاو‬ ‫تورکیا هەیە‪ ،‬ئەمانە دەکرێت هۆکارێک‬

‫مەزڵوم کۆبانێ‪ ،‬فەرماندەى‬ ‫گشتى هێزەکانى سوریاى‬ ‫دیموکرات (هەسەدە) لەم دیدارە‬ ‫تایبەتەى “زەمەن”دا لەبارەى‬ ‫کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا‬ ‫لەسەر سنورى تورکیاو باکورو‬ ‫رۆژهەاڵتى کوردستان دەڵێت‪،‬‬ ‫کشانەوەی هێزەکانى ئەمریکا‬ ‫کاریگەرى لەسەر شەڕ دژى‬ ‫داعش دەبێت‪ ،‬پێشیوایە ئەمە‬ ‫ئۆفەرێکی ترەمپە بۆ تورکیا تا‬ ‫داعش زیندوو بکاتەوە‪.‬‬ ‫سازدانی‪ :‬هێمن حەسەن‬

‫بن‪ ،‬ئەوەى پەیوەندى بە ئێمەوە هەبوو‬ ‫وەک هەسەدە ئەوەیە بۆ دروستکردنی‬ ‫سنوورو‬ ‫ئاسایشی‬ ‫میکانیزمی‬ ‫دروستکردنى ناوچەى ئارام ئەرکەکانمان‬ ‫بە زوویی جێبەجێکرد‪ ،‬ئەمریکا خۆشیان‬ ‫ئەوە دەزانن و بە هەماهەنگی ئەوان‬ ‫ئەرکەکانمان جێبەجێکردووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هێزەکانی ئەمریکا ئەرکەکەی خۆیان‬ ‫جێبەجێ نەکردو هێزەکانی خۆیان لە‬ ‫سنووری تورکیا کشاندەوە‪.‬‬ ‫* ئێستا دواى بڕیارى کشانەوەى‬ ‫هێزەکانى ئەمریکا پێتانوایە تورکیا‬ ‫هێرش بکات؟‬ ‫ ئێمە نازانین چى روودەدات‬‫جارێ چاوەڕێی دۆخەکە دەکەین‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەرپرسى هێرشی دەوڵەتى تورکیا‬ ‫ئەمریکاو هاوپەیمانان بوون ئێستا‬ ‫کە ئەوان لە سنور نەمان و بێدەنگ‬

‫بن لە ئاست هێرشەکان‪ ،‬ئەوا تورکیا‬ ‫مەیدانەکەى بۆ وااڵ دەبێت و هێرش‬ ‫دەکات‪.‬‬ ‫* ئێوە بەنیازى چین و چۆن ئەم‬ ‫دۆخە تێدەپەڕێنن؟‬ ‫ ئێمە لە خەبات و تێکۆشانى خۆمان‬‫بەردەوام دەبین هێزەکانمان سەرجەمى‬ ‫لە ئامادە باشیدایە‪ ،‬بێگومان وەاڵمى هەر‬ ‫هێرشێکى تورکیاو گروپە چەکدارەکانى‬ ‫هاوشانى دەدەینەوە‪ ،‬هەرگیز رێگە بە‬ ‫داگیرکارى نادەین یانزە هەزار شەهیدو‬ ‫دەیان هەزار بریندارمان بۆ ئەوە نەداوە‬ ‫خاکى خۆمان هەر ئاوا دیارى پێشکەشى‬ ‫دەوڵەتى تورک بکەین‪ ،‬کورد لەژێر‬ ‫کۆمەڵکوژییەکى دەوڵەتى ئەردۆغاندایە‬ ‫بۆئەوەى مانەوەى خۆمان درێژە پێ بدەین‬ ‫دەبێت خاوەندارییەتى لە خاکى خۆمان‬ ‫بکەین لەوە زیاتر هیچ رێگەیەکى دیکە‬

‫نییە‪ ،‬بۆئەوەش بانگەواز بۆ گەلەکەمان‬ ‫دەکەین بە هەموو پێکهاتەکانیەوە واڵتی‬ ‫خۆیان لە هێرشەکانی تورکیا بپارێزن‪.‬‬ ‫* پەیوەندیتان بە الیەنەکانى ترى‬ ‫سوریاو کۆمەڵگەى نێودەوڵەتییەوە‬ ‫کردووە بۆ راگرتنى هێرشەکان؟‬ ‫ لە پەیوەندیدان لەگەڵ سەرجەم‬‫الیەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەى رێگە‬ ‫لە داگیرکارى بگرین‪ ،‬چونکە ئەمە‬ ‫تەنیا مەترسى نییە بۆ باکورى سوریا‪،‬‬ ‫بەڵکو مەترسییە بۆ تەواوى جیهان بە‬ ‫ئەمریکا خۆشییەوە‪ ،‬چونکە بوونى‬ ‫دەوڵەتى تورکیا لە خاکى باکورى سوریا‬ ‫واتە زیندووکردنەوەى داعش و دووبارە‬ ‫سەرهەڵدانەوەى جەنگێکى دیکە‪.‬‬ ‫* داواتان لە رژێمى سوریا کردووە‬ ‫بۆ ئەوەى رێگرى بکات لە هێرشەکانى‬ ‫تورکیا؟‬

‫ نەخێر پەیوەندیمان پێوە‬‫نەکردوون‪ ،‬بەاڵم لە هەوڵداین بتوانین‬ ‫بۆ ئەوەى گفتوگۆ لەسەر ئەو رەوشە‬ ‫نوێیە بکەین‪ ،‬ئەمە ئەرکە لەسەر شانى‬ ‫رژێم تا بەرگرى لە سەروەرى خاکى‬ ‫واڵتەکەى بکات‪.‬‬ ‫* چەند زانیارییەک هەیە کە دەڵێن‬ ‫کشانەوەکە تەنیا لەسەر سنورە نەک‬ ‫هەموو باکورى سوریا؟‬ ‫ ئێمە چاودێرى دۆخەکە دەکەین‬‫دەبێت روون بێتەوە ئایا لەشکرکێشى‬ ‫روودەدات یان نا‪ ،‬ئەگەر روویدا تا کوێ‬ ‫دەبێت‪ ،‬جارێ ئەمریکا لە ئەرکەکانى‬ ‫خۆى لە باکورى سوریا بەردەوامە هیچ‬ ‫سەربازێک نەکشاوەتەوە‪ ،‬تەنیا لە‬ ‫سنوری تورکیا نەبێت‪ ،‬ئێمە هیوادارین‬ ‫ئەمریکا هەڵەیەکى لەو جۆرە نەکات و‬ ‫خۆى و جیهانیش نەخاتە مەترسییەوە‪.‬‬

‫* ئەم کشانەوەیە چ کاریگەریەک‬ ‫لەسەر شەڕى دژى داعش دروست‬ ‫دەکات؟‬ ‫ تائێستا شەڕى داعش کۆتایی‬‫شەڕڤانەکانى‬ ‫شەڕی‬ ‫نەهاتووە‪،‬‬ ‫ئێمە هاوشان لەگەڵ سەربازەکانى‬ ‫هاوپەیمانان لە دێرەزوور بەردەوامە‪،‬‬ ‫رۆژانە شەهید دەدەین لەو شەڕەداو‬ ‫چەکدارى زیاتر دەستگیر دەکرێن و‬ ‫دەکوژرێن‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا شەڕى‬ ‫پاشماوەکانى داعش ئەرکێکى ترە‬ ‫لەسەر شانمانە‪ ،‬هێشتا لە کەمپەکاندا‬ ‫خێزانەکانى داعش دەژین‪ ،‬ئەوانەش‬ ‫پێویستیان بە دۆزینەوەى چارەسەرە‬ ‫کە فکرەى توندڕەوییان هەڵگرتووەو‬ ‫بەرگریى لە بیرى داعش دەکەن‪ ،‬لە‬ ‫زیندانەکاندا دەیان هەزار چەکدارى‬ ‫داعش هەیە زۆریان واڵتەکانیان وەریان‬ ‫نەگرتوونەتەوە ئەمانە مەترسین لەسەر‬ ‫سوریاو ئەوروپاو ئەمریکاش‪ ،‬لە‬ ‫دۆخێکى ئاوادا دەوڵەتى داگیرکەرى‬ ‫تورکیا هێرش دەکات و ئەمریکاش‬ ‫هێزەکانى بکشێنێتەوە ئەمانە جارێکى‬ ‫تر گەشە دەکەنەوەو دەوڵەتى تورکیا‬ ‫بۆ زیندووکردنەوەى داعش دێتە باکورى‬ ‫سوریا‪.‬‬ ‫* ئامانجى تورکیا چییە لەو‬ ‫هێرشانەى دەیکاتە سەر رۆژئاواى‬ ‫کوردستان؟‬ ‫ دەوڵەتى تورکیا دەیەوێت زۆرترین‬‫خاکى سوریا داگیر بکات و هەیمەنەى‬ ‫خۆى بسەپێنێت تا لەو رێگەیەوە‬ ‫دەوڵەتى عوسمانى زیندوو بکاتەوە‪،‬‬ ‫دەیەوێت چەکدارەکانى داعش رزگار‬ ‫بکات و جارێکى تر کۆیان بکاتەوەو‬ ‫دەست بە رێکخستنیان بکات‪ ،‬نایەوێت‬ ‫کوردان خاوەن مەترێک زەوی بن لەم‬ ‫جیهانە‪ ،‬ئەمە شەڕی مان و نەمانە‬ ‫بۆیە دەبێت رووبەڕووى خواستەکانى‬ ‫ئەردۆغان ببینەوە‪.‬‬

‫توركیا ئابورى كوردستان وشك دەكات‬

‫سەدان کۆمپانیاو سەرمایەدارى کورد لە باکورى کوردستان مایەپووچ دەبن‬ ‫زەمەن‬ ‫لەگەڵ ئەوەى حكومەتی توركیا هێشتا‬ ‫نەیتوانیوە بە چەک و سیاسەت باکورى‬ ‫کوردستان لە جوڵە بخات ئەمجارەیان لە‬ ‫رووى ئابوورى و داراییەوە فشارەکانى‬ ‫دەستپێکردووەو بۆ ئەو مەبەستە نە خۆی‬ ‫بودجەی پێویست تەرخان دەكات بۆ‬ ‫ئاوەدانکردنەوەى شارو شارۆچکەو گوندەکانى‬ ‫کوردستان نە رێگەش بە بانكەكانی ئەو واڵتە‬ ‫دەدات کاربکەن‪.‬‬ ‫ئێستا حکومەتى تورکیا لە چەند‬ ‫رێگەیەکەوە فشارى خستووەتە سەر باکورى‬ ‫کوردستان تا ئەگەر بە گرتن و کوشتن و‬ ‫زیندانیکردن بۆى کۆنترۆڵ نەکراون ئەوا لە رێى‬ ‫ئابورییەوە بیکات ئەویش بە دانەمەزراندنى‬ ‫کوڕو کچان لە دامەزراوەکانى دەوڵەتدا‪ ،‬بە‬ ‫بردنى سامانى سەرزەوى و ژێر زەوى و تەنگ‬ ‫هەڵچینین بە سەرمایەدارە کوردەکان‪.‬‬ ‫لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی داراییش‬ ‫لەتوركیا بەشێك لە كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان‬ ‫و كۆمپانیای بوارەكانی دیكە لە باكوری‬ ‫كوردستان كشانەوە یان مایەپووچ بوون‪،‬‬ ‫ئەوەش بەهۆى پەیڕەوکردنى سیاسەتێکى‬ ‫دارایی لەدژى سەرمایەدارو وەبەرهێنە‬ ‫کوردەکان بە دابین نەكردنی پارە لەالیەن‬ ‫حكومەت و پێنەدانی قەرز لەالیەن بانكە‬ ‫حكومی و ئەهلییەكانەوە‪.‬‬ ‫بەشێك لە كۆمپانیاكانی باكوری‬ ‫كوردستان بۆ ئەوەی بانكەكانی توركیا‬ ‫كارئاسانیان بۆ بكەن و قەرزی بانكییان‬ ‫پێبدەن كۆمپانیاكانیان بۆ شارەكانی توركیا‬ ‫گواستووەتەوە تاكو لەو رێیەوە بتوانن قەرز‬ ‫لە بانكەكان وەربگرن و دواتر لە شارەكانی‬ ‫باكوری كوردستاندا بیخەنە گەڕ‪.‬‬ ‫ساڵح ئەمین تاشەر خاوەنی كۆمپانیاكانی‬ ‫وەبەرهێنانە لە شاری ماردینى باكوری‬ ‫كوردستان باس لەوە دەكات حكومەتی‬ ‫توركیا هیچ هاوكارییەكی وەبەرهێنەران‬ ‫و سەرمایەداران ناکات بۆ گەشەپێدانی‬ ‫ئاوەدانكردنەوەی شارەكانى باکورى کوردستان‬ ‫ئەوەش مەبەستێکى سیاسییە زیاتر لەوەى‬ ‫قەیرانى دارایی بێت‪.‬‬ ‫ساڵح ئەمین تاشەر بە “زەمەن”ی وت‪:‬‬

‫لە ساڵی ‪ ٢٠١٥‬وە‬ ‫تا ئێستا نزیکەى‬ ‫‪ ٤٥٠‬كۆمپانیا و ‪٧٠٠‬‬ ‫سەرمایەدار‬ ‫لە باكوری كوردستان‬ ‫مایەپووچ بوون‬

‫“هەر کەس دەزانێت دەوڵەت مەبەستى نییە‬ ‫ئاوەدانى و پێشکەوتن بگاتە شارەکانى‬ ‫کوردستان هۆکارەکەش دیارە مەلەسە‬ ‫نەتەوەییە‪ ،‬ئەوان دژى بوونى کوردن نەک‬ ‫بێن واڵتمان بۆ ئاوەدان بکەنەوە‪ ،‬بۆیە هەرچى‬ ‫داوایەک دەیکەین بۆ وەبەرهێنان و قەرزو پارە‬ ‫رەتدەکرێتەوە”‪.‬‬ ‫تاشەر جەخت لەوە دەکاتەوە‪ ،‬حكومەتى‬ ‫تورکیا جیاوازی دەکات لەنێوان كۆمپانیاكان‬ ‫و سەرمایەدارەكانی ئەوان شارەكانی توركیا‪،‬‬ ‫وەک خۆى دەیڵێت‪ ،‬چەندین جار داوای‬ ‫قەرزی لە بانكەكان كردووە‪ ،‬بەاڵم بەهۆى‬ ‫کوردبوونیەوە قەرزى پێنادەن‪.‬‬ ‫بەپێى ئامارەکان سااڵنە زیاتر لە ‪٧٠‬‬ ‫كۆمپانیا لە باكوری كوردستانەوە دەچنە‬ ‫شارەكانی تری توركیا بۆ وەبەرهێنان‪،‬‬ ‫بەهۆى فشارخستنەسەر سەرمایەدارەکان‬ ‫بەهۆى پێنەدانى قەرز یان دەستگرتن بەسەر‬ ‫پارەکانیاندا‪.‬‬ ‫بەپێى ئامارێکى رێکخراوى “ئەنادۆڵ بۆ‬

‫پرسە ئابورییەکان” لە باکورى کوردستان‬ ‫لە ساڵی ‪ ٢٠١٥‬وە تا ئێستا نزیکەى ‪٤٥٠‬‬ ‫كۆمپانیاو زیاتر لە ‪ ٧٠٠‬سەرمایەداریش‬ ‫لە باكوری كوردستان مایەپووچ بوون‬ ‫یان سەرمایەکانیان بۆ واڵتانى عەرەبى و‬ ‫ئەوروپا یان بۆ شارەکانى دیکەى تورکیا‬ ‫گواستووەتەوە‪.‬‬ ‫هەر بەپێى راپۆرتێکى رێکخراوەکە‬ ‫حکومەتى تورکا بەمەبەست كەرتی بیناسازیو‬ ‫ئاوەدانكردنەوە لە باكوری كوردستان‬ ‫ئیفلیجکردوەو بەهای كەلوپەلی بیناسازی بە‬ ‫رێژەی ‪ %٤٠‬زیادیكردووە و بەوهۆیەوە تێچووی‬ ‫گشتی دروستكردنی خانووبەرە بەڕێژەی ‪٣٥%‬‬ ‫بەرزبووەتەوە‪.‬‬ ‫ئامینە دەمیر باش ئەندامى ژوورى‬ ‫بازرگانى پارێزگاى وان بە “زەمەن” راگەیاند‪:‬‬ ‫“بە درێژایی ‪ ١٠٠‬ساڵى رابردوو دەوڵەت هیچى‬ ‫ئەوتۆى بۆ شارەکانى کوردستان نەکردووە‪،‬‬ ‫هۆکارەکەش تەنیا لەبەرئەوەیە دانیشتوانەکەى‬ ‫کوردن‪ ،‬بەاڵم لەم یەک دوو ساڵەدا ئیدی‬

‫دەوڵەت بە هەموو مانایەک گەمارۆى ئابورى‬ ‫و دارایی خستووەتە سەر شارە کوردییەکان و‬ ‫سزایان دەدات”‪.‬‬ ‫دەمیر باش ئاماژە بەوە دەکات‪ ،‬شارەکان‬ ‫باکورى کوردستان پێویستیان بە دروستکردنى‬ ‫هەزاران قوتابخانەو نەخۆشخانەو زانکۆ و‬ ‫بەڕێوەبەرایەتى هەیە‪ ،‬بەاڵم حکومەت نایکات‪،‬‬ ‫بەوتەى خۆى حکومەت نە خۆى پارە دەدات‬ ‫و نە دەهێڵێت‪ ،‬بانکە حکومى و ئەهلییەکان‬ ‫پارە بدەن بە خەڵک و سەرمایەدارەکان‪.‬‬ ‫لەئێستادا بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی‬ ‫خانووبەرە رێژەی دروستكردنی خانووبەرە لە‬ ‫باكوری كوردستان ‪ %٧٣‬كەمیكردووەو بەشێك‬ ‫لە كۆمپانیاكان لەو كەرتە كشاونەتەوە‪ ،‬چونكە‬ ‫بانكەكان ئامادە نیین قەرز بدەنە كۆمپانیا‪،‬‬ ‫لەبوارەكانی دیكەشدا نەك كار ئاسانیان بۆ‬ ‫ناكرێت بگرە رێگری لەكارەكانیشیان دەكرێت‪.‬‬ ‫یەکێکى دیکە لەو فشارە ئابورییانەى‬ ‫لەسەر باکورى کوردستان هەیە ئەوەیە‬ ‫حکومەت بەبیانووى تیرۆرەوە دەست بەسەر‬

‫پارەو داهاتى سەرمایەدارو وەبەرهێنە‬ ‫کوردەکاندا دەگرێت تا ناچاریان بکات باجێکى‬ ‫زۆر بدەنە حکومەت یان لە شارەکانى دیکەى‬ ‫تورکیا کار بکەن‪.‬‬ ‫هەروەها لەسەر ئاستى پرۆژە‬ ‫خزمەتگوزارییەکانیش حکومەت لە بودجەى‬ ‫گشتى سااڵنەى تورکیا کەمترین پارە بۆ ناوچە‬ ‫کوردیەکان تەرخان دەکات‪ ،‬ئەوەش وایکردووە‬ ‫زۆرینەى شارو شارۆچکەو گوندەکان بەدەست‬ ‫نەبوونى خزمەتگوزارى سەرەتاییەوە بناڵێنن‪.‬‬ ‫بانكەكانى تورکیا مەرجی زۆریان بۆ‬ ‫كۆمپانیاكان داناوە بۆئەوەی قەرز بە‬ ‫سەرمایەدارو وەبەرهێنە کوردەکان بدەن‪،‬‬ ‫هەرچەندە بانكەكانیش رازى نین لەو‬ ‫بڕیارانەى حکومەت‪ ،‬بەاڵم بەهۆى بڕیارەکانى‬ ‫حكومەتەوە کە بۆ بانکەکان دەریکردون‬ ‫ناچارن قەرز نەدەنە ئەو كۆمپانیایانەی لە‬ ‫باكوری كوردستان وەبەرهێنان دەكەن‪.‬‬ ‫باکورى کوردستان کە ناوچەیەکى‬ ‫دەوڵەمەندە بە کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ترى‬

‫ئابورى و سەرچاوەى هێزى ئابورى تورکیاشە‪،‬‬ ‫بەاڵم حکومەت بە نرخێکى زۆر کەم و هەرزان‬ ‫بەرهەمەکان لە جوتیاران دەکڕێتەوە یان لەژێر‬ ‫ناوى پشتیوانیکردن لە پەکەکە بەرهەمى‬ ‫زۆرى جوتیاران ناکڕێتەوە‪.‬‬ ‫هاوکات حکومەت بووەتە سەرچاوەى‬ ‫مەترسى بۆ ژینگەو زەوییە کشتوکاڵییەکانى‬ ‫باکورى کوردستان لەڕێی بە سەربازگەکردنیان‬ ‫یان پڕۆژەى تایبەت بە حکومەت بەبێ ئەوەى‬ ‫هیچ سودو قازانجێکى ئابورى بۆ خەڵک و ئەو‬ ‫ناوچەیە هەبێت کە پڕۆژەکەى تێدایە‪.‬‬ ‫ئیبراهیم یاڵچین‪ ،‬کە پسپۆڕی بوارى‬ ‫ئابوریە لە شارى ئامەد بۆ “زەمەن” دەڵێت‪،‬‬ ‫مەرجى پێدانى قەرزو پڕۆژە بە سەرمایەدرە‬ ‫کوردەکان ئەوەیە لە رۆژئاوای توركیا واتە‬ ‫شارەکانى ترى تورکیا وەبەرهێنان بكەن‬ ‫ئینجا قەرزیان پێ دەدەن‪ ،‬دەشڵێت‪ ،‬ئێستا‬ ‫شارەکانى باکورى کوردستان بوونەتە وێرانەو‬ ‫هەژاریش لەناو خەڵکدا زۆر زیادى کردوە‪.‬‬ ‫یاڵچین باس لەوە دەکات‪ ،‬بەهۆی پێنەدانی‬ ‫قەرز بەكۆمپانیاكان پڕۆژەكانی بیناسازی‬ ‫و خانووبەرە لە باكووری كوردستان بە‬ ‫رێژەی نزیكەی ‪ %8٠‬كەمیكردووە‪ ،‬پێشیوایە‬ ‫حكومەت بە پالن دەیەوێت ئابوری باكوری‬ ‫كوردستان داڕمێنێت‪.‬‬


‫وو�‬ ‫ب��ەدوادا چ�� ن‬

‫‪6‬‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫ئەبو شەهاب‪ ،‬پارێزگاری پێشووتری كەركوك‪:‬‬

‫لە کەرکوک لیست دروستدەكەم و باوەڕم بە پرسی نەتەوەیی نییە‬ ‫*چۆن لە بوونی لیستی جیاو فرەلیستی‬ ‫دەڕوانیت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی‬ ‫پارێزگای كەركوك؟‬ ‫ لیست دروستكردن لە كەركوکدا‬‫یاریكردنە بە ئاگرێكی زۆر گەورە‪ ،‬دەبێت‬ ‫پیاو بیربكاتەوە لەو هێزانەی لە كەركوك‬ ‫هەیە چ ئیقلیمی بێت‪ ،‬چ هێزی ناوخۆیی‬ ‫بێت‪ ،‬چ هێزی جیهانی بێت‪ ،‬چونكە‬ ‫كەركوك شارێكە پیاو نابێت وەك شارەكانی‬ ‫دیكە حسابی بۆ بكات و تابڵێت لیستێكی‬ ‫بۆ دروستدەكەم‪ ،‬لە كەركوك لیست‬ ‫دروستدەكەیت توشی كۆمەڵێك پرسیاری‬ ‫قورس دەبیتەوە‪ ،‬رووبەڕوو دەبیتەوە‬ ‫لەگەڵ كۆمەڵێك هێزی گەورەدا‪ ،‬هێزە‬ ‫گەورەكان هەر ئەوە نییە بڵێیت پارتی و‬ ‫یەكێتیەو چەكدارەو دەتكوژێت و گەمارۆت‬ ‫دەدات‪ ،‬كۆمەڵێك هێزی نێودەوڵەتی هەیە‬ ‫دەتوانێت هەموو شتێكت بەرامبەر بكات‪،‬‬ ‫هێزی عێراقیە‪ ،‬لە عێراقدا هێزی شیعە هەیە‬ ‫بەستراوە بە ئێرانەوە‪ ،‬لەكەركوكدا هێزی‬ ‫توركمان هەیە بەستراوە بە توركیاوە‪،‬‬ ‫ئەم هەموو هێزانە پیاو حسابی بۆ نەكات‬ ‫ناتوانێت بڕیار بدات‪ .‬من مەبدەئیەن بڕیارم‬ ‫داوە لیستێك دروستبكەم‪.‬‬ ‫* چ ناوێكت بۆ لیستەكەت دیاری‬ ‫كردووە؟‬ ‫ من لە وەختی خۆی لیستێكم‬‫دروستكرد لەبەر هەندێك مەسەلە وازم لە‬ ‫لیستەكە هێنا‪ ،‬چونكە دەركەوت ئەو لیستە‬ ‫خەڵكی تێخزێنرابوو‪ ،‬كە سەربە یەكێتی‬ ‫و پارتی بون‪ ،‬لەبەرئەوە وازم لەو لیستە‬ ‫هێنا‪ ،‬ئێستا بەتەمام ئەو لیستە پاکتاو‬ ‫بكەم و بیگەڕێنمەوە دەستخۆم‪.‬‬ ‫* لیستەكەت ناوی چی بوو؟‬ ‫‪ -‬ناوی لیستی قەاڵ بوو‪.‬‬

‫ئیحسان نەجم (ئەبو شەهاب)‪ ،‬ئامادەكاریی دەكات بۆ‬ ‫بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە‬ ‫لیستێكی سەربەخۆ‪ .‬هەرچەندە دەڵێت “یاریكردنە بە ئاگر”‪.‬‬ ‫ئەو هەنگاوەی ئەبو شەهاب كە لە ‪ 71‬ساڵەی تەمەنیدایە و‬ ‫بەر لە روخانی رژێمی بەعس و لە نەوەدەكانی رابردوو پارێزگاری‬ ‫كەركوك بووە لە ئیدارەی سلێمانی‪ ،‬بە پێچەوانەی رێككەوتنی‬ ‫زیاتر لە ‪ 10‬حزب و الیەنی سیاسی كوردییە كە بڕیاریانداوە بە‬ ‫هاوپەیمانێتییەك بەشداری هەڵبژاردنەكە بكەن‪.‬‬ ‫لەم دیدارەیدا لەگەڵ “زەمەن”‪ ،‬ئەبو شەهاب كە لە سەرەتای‬ ‫نەوەدەكان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بوو‪ ،‬باس لە پالنەكانی‬ ‫لیستەكەی دەكات “لیستی قەاڵ” بۆ هەڵبژاردنەكان‪ .‬ئەوەش‬ ‫لەكاتێكدایە لە ساڵی ‪ 2010‬لیستی بە هەمان ناوەوە بۆ بەشداریكردن‬ ‫لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق دروستكردو دواتر كشایەوە‪.‬‬ ‫سازدانی‪ :‬زەمەن‬

‫*جاری پێشوو یەكێتی فشاری‬ ‫لێكردی پێتوانییە ئەمجارەش لەژێر فشاردا‬ ‫لیستەكەت هەڵبوەشێنێتەوە؟‬ ‫ جاری پێشوو یەكێتی فشاری‬‫لێنەكردم خۆم وازم لە لیستی قەاڵ هێنا‪.‬‬ ‫*بەاڵم تائێستا ئێوە هەر كادرێكی‬ ‫یەكێتی نین؟‬ ‫ من لەناو كۆنگرەی یەكێتیدا بەڕەسمی‬‫دەستلەکارکێشانەوەم كردووە‪ ،‬من وەك‬

‫هاواڵتیەك پارێزگار بوم‪ ،‬نوسراوەکەیشم‬ ‫ماوە‪ .‬من یەكێتی نیم لە سەرەتای ‪1992‬دا‬ ‫كە کۆنگرەكەمان بەست لە هەولێر ئیتر من‬ ‫یەكێتی نەبووم‪.‬‬ ‫* باشە لیستەكەت نەتەوەیی و كوردی‬ ‫دەبێت یان فرە پێكهاتە دەبێت؟‬ ‫ من باوەڕم بە پرسی نەتەوەیی نییە‪،‬‬‫باوەڕم بە رێکخستنی ناوخۆیی هەیە‪،‬‬ ‫چونكە حزبی سەرتاسەریی و نەتەوەیی‬

‫لە میانەی ئەم سەدەیەی رابردوودا‬ ‫سەلماندی چەند شکستی هێناوە‪ ،‬ئەو‬ ‫حیزبانەی بەناوی كوردستانیەوە كردیان‪،‬‬ ‫لە كوردستاندا‪ .‬ئاشوری هەیە ئەرمەنیو‬ ‫كاكەیی و یەزیدیی هەیە ئەمانە حزبی‬ ‫كوردی و نەتەوەیی تەواو بوون‪ ،‬حزبی‬ ‫كوردستانی نەبوون بۆیە شکستیان هێنا‪،‬‬ ‫من بەشبەحاڵی خۆم باوەڕناكەم بتوانم‬ ‫بچمە لیستێكەوە لیستی نەتەوەیی بێت‪،‬‬ ‫لیستەكەم زیاتر لیستێكی كەركوكیە یەعنی‬ ‫لەباتی ئەوەی دوای حزبی گەورەو ناوی‬ ‫گەورە بكەوین‪ ،‬باشترە هێزی ناوخۆیی‬ ‫دروستبكەین‪ ،‬وەك رێکخستنێكی گۆڕان‬ ‫چۆن زیاتر سلێمانی بۆی بووە هەرێمێكی‬

‫دیاریکراو‪ ،‬منیش پێمخۆشە رێکخستنو‬ ‫لیستەكەی كە دەكرێت تایبەت بێت بە‬ ‫كەركوک پەیوەندی نەبێت بە سلێمانی و‬ ‫هەولێرو دهۆكو ئەوانەوەو سنوردار بێت‪.‬‬ ‫*مشتومڕێكی قوڵ هەیە لەسەر‬ ‫پێویستی نەبوونی فرەلیستی لە كەركوكو‬ ‫ناوچەدابڕاوەكان‪ ،‬بەتایبەتی لەدوای ‪16‬ی‬ ‫ئۆكتۆبەری ‪2017‬وە‪ ،‬كە بەحساب دەبێتە‬ ‫زیان بۆ دۆزی كورد‪ ،‬ئێوە دەڵێن چی؟‬ ‫ ئەتوانن بە مانشێتێكی گەورە ئەم‬‫وەاڵمەم بۆ بنوسن؟ ئەی باشە ئەوانەی ئەم‬ ‫قسەیە دەكەن چی بەخشش و شتێكیان‬ ‫هەبووە بۆ كەركوكو لە كوردستان‪ ،‬خەڵك‬ ‫بە تاوانكارو بە خیانەتكار بزانن‪ ،‬مرۆڤی‬

‫خیانەتكار ناتوانێت خەڵك تاوانبار بكات‬ ‫بە خیانەت‪.‬‬ ‫*مەبەستت چ الیەنێكی سیاسیە؟‬ ‫ هەموو كورد بێبەش نییە لەو‬‫خیانەتانەی كە كراوە یەك الیەن نییە‪،‬‬ ‫هەریەك لە ماوەیەكی زەمەنی خیانەتی‬ ‫خۆی كردووە‪.‬‬ ‫*بەڕێوەبردنی لیست و كیانێکی‬ ‫سیاسی هەروا شتێكی ئاسان و سانا نییە‪،‬‬ ‫بۆ بەڕێوەبردنی لیستەكەت پشتیوانی‬ ‫دارایی لە كێ وەردەگرن؟‬ ‫ كورد هەموو حسابێك لەسەر پارە‬‫دەكات‪ ،‬من لەبەرئەوەی كورد نیم حساب‬ ‫لەسەر پارە ناكەم‪ ،‬حساب لەسەر بیروڕاو‬ ‫خزمەتو كەسایەتی بەهێز دەكەم‪ ،‬جاری‬ ‫پێشوو لیستەكەم تێچووی نەگەیشتە دە‬ ‫ملیۆن دینار‪ ،‬مرۆڤی كورد پێش هەموو‬ ‫شتێك بیر لە پارە دەكاتەوە من بیر لە‬ ‫پارە ناكەمەوە‪.‬‬ ‫من وەك كەركوكیەك قسەدەكەم‪،‬‬ ‫خەڵكی كەركوك باوەڕیان بە كەسانێك‬ ‫نییە‪ ،‬كە خاوەن هێز بن‪ ،‬چونكە خاوەن‬ ‫هێز دەتوانێت دەستدرێژی بكات‪ ،‬كە یاسای‬ ‫بەدەستەوە بوو هێزی هەبوو دەتوانێت چی‬ ‫بوێت بیكات‪ ،‬خەڵكی كەركوك باوەڕی بە‬ ‫مرۆڤی بێ چەك هەیە‪ ،‬چونكە ناتوانن بە‬ ‫ئارەزووی خۆیان یاری بە خەڵك بكەن و‬ ‫هەڕەشە لە خەڵك بكەن‪.‬‬ ‫*پێتوایە ئەو لیستە هاوبەشەی‬ ‫كە لە زیاتر لە ‪ 11‬حیزبی كوردستانی‬ ‫پێكهاتووە‪ ،‬مەبەستم لیستی “هاوپەیمانی‬ ‫كوردستانی”یە بتوانێت یەكگرتوو و یەك‬ ‫گوتار بێت؟‬ ‫ هەتا دونیا دونیایە كورد رێکناکەوێت‬‫ئیتر تەواو ئەوە بەسە‪.‬‬

‫سكرتێری حیزبی بەیت نەهرەین‪:‬‬

‫سەرژمێری بڕیاری سیاسییە لە بەرژەوەندی مەزهەبێك‬ ‫* بۆچونی ئێوە وەكو گەلی (كلدان‪،‬‬ ‫ئاشور و سریان) لەسەر ئەنجامدانی سەرژمێری‬ ‫گشتی عێراق چییە؟‬ ‫ سەرژمێری شتێكی پێویستە و لەهەموو‬‫واڵتێكدا دەبێت وەكو نەریتێك هەبێت‪ ،‬جا ‪10‬‬ ‫ساڵ جارێك یان بیست ساڵ جارێك‪ .‬عێراق‬ ‫دەمێكە سەرژمێری نەكردووە‪ .‬هەرچەندە‬ ‫لەهەموو شوێنێك ژمارەی دانیشتوان زیادبوون‬ ‫یان كەمبوون‪ ،‬هەمیشە لەگۆڕاندایەو دەبێت‬ ‫ئەو ژمارانە دیاربن و بزانرێت ئەو تۆمارانەی‬ ‫هەن تا چەند دروستن‪ .‬بەهۆی نالەباری‪ ،‬باری‬ ‫ئەمنی و هەبوونی شەڕو ملمالنێ لە عێراق‪،‬‬ ‫نەتوانراوە سەرژمێری ئەنجامبدرێت‪ .‬ئێستاش‬ ‫كە دەیانەوێت سەرژمێری بكەن‪ .‬بەهەمان‬ ‫شێوەی پێشوو بارودۆخی ئەمنی عێراق‬ ‫نالەبارە‪ ،‬هیچ شتێكی ئەوتۆ نەگۆڕاوە تا بڵێین‬ ‫كاتەكەی گونجاوە‪.‬‬ ‫* لەئێستادا كاتەكە بەگونجاو نازانن بۆ‬ ‫ئەنجامدانی سەرژمێری؟‬ ‫ بارودۆخ بۆ گەلی ئێمە بەراورد بە كورد و‬‫عەرەب زۆر جیاوازە‪ ،‬چونكە داعش كە لە ‪2014‬‬ ‫موسڵی داگیركردو پاشانیش دەشتی نەینەوای‬ ‫داگیركرد‪ ،‬ئەو ناوچانە زۆرینەی خەڵكی ئێمەی‬ ‫تێدابوو‪ .‬سەردەمێك زیاتر لە (‪)٪90‬ی دەشتی‬ ‫نەینەوا گەلی (كلدان‪ ،‬ئاشور و سریان)ی بووە‪.‬‬ ‫تەنیا لەدەشتی نەینەوا لەگەڵ هاتنی داعش‬ ‫زیاتر لە (‪ )200‬هەزار كەس لە خەڵكی ئێمە‬ ‫ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە‪ .‬بەداخەوە‬ ‫نیوەی زیاتری ئەو ژمارەیە بەیەكجاری‬ ‫عێراقیان بەجێهێشتووە‪ .‬دوای ئازادكرنی ئەو‬ ‫ناوچانەش لەدەستی داعش‪ ،‬خەڵكی ئێمە‬ ‫گەڕایەوە ناوچەكانی خۆیان ئەوانەی لەعێراق‬ ‫مابوون‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە دیسان لەالیەن‬ ‫ئەو میلیشایانەی لەوێ بااڵدەستن كێشە بۆ‬ ‫خەڵكی ئێمە دروستكرایەوە‪ .‬ئەمە وایكردووە‬ ‫خەڵكی ئێمە جارێكی دیكە ناوچەكانی خۆیان‬ ‫جێبهێڵن‪.‬‬ ‫ئێستا هەوڵدەدرێت دیمۆگرافیای ئەو‬ ‫ناوچەیە بگۆڕدرێت بەتایبەت كە لەئێستادا‬ ‫هێزەكانی حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە‬ ‫بااڵدەستن‪ .‬بەهۆی خراپی مامەڵە میلیشای‬ ‫حەشدی شەعبی لەگەڵ هاواڵتیانی (كلدان‪،‬‬ ‫ئاشور و سریان) جارێكی تر گەڕاونەتەوە بۆ‬ ‫ناوچەكانی هەولێرو دهۆك‪ .‬بۆیە لەئێستادا‬ ‫بەهۆی ئەو بارودۆخە هەر سەرژمێرییەك‬ ‫بكرێت كاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر‬ ‫رێژەو ژمارەی ئێمە لەو ناوچانەو هەم‬ ‫لەعێراقیش‪.‬‬

‫رۆمیۆ هەكاری‪ ،‬سكرتێری حیزبی بەیت نەهرەین‪ ،‬دژایەتی حزب و‬ ‫نەتەوەكەی ئاشكراكرد لە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عیراق و پێیوایە‬ ‫بڕیارێكی سیاسییە بۆ بەرژەوەندی مەزهبێك‪ .‬لەگەڵئاماژەدان بەوەی گەلی‬ ‫(كلدان‪ ،‬ئاشوری و سریان) زەرەمەندی یەكەم دەبن‪.‬‬ ‫ئەو بۆچونانەی رۆمیۆ هەكاری كە حزبەكەی خاوەنی كورسی كۆتایە لە‬ ‫هەردوو پەرلەمانی عیراق و كوردستان‪ ،‬لە دیمانەیەكی تایبەتدا دێت لەگەڵ‬ ‫“زەمەن”‪ ،‬كە تیایدا دەڵێت “تەنیا لەدەشتی نەینەوا و لەگەڵ دەستپێكردنی‬ ‫شەڕی داعش زیاتر لە (‪ )200‬هەزار كەس لە كریستیانییەكان ماڵەكانیان‬ ‫جێهێشتووە و زیاتر لە نیوەی ئەو رێژەیەش بەیەكجاری چونەتە دەرەوەی‬ ‫عیراق”‪.‬‬ ‫رۆمیۆ دەڵێت “كاتی سەرژمێری گونجاو نییە‪ ،‬ئەگەر ئەنجامبدرێت‬ ‫كاریگەری دەبێت لەسەر مافەكانمان”‪ .‬هێزەكانی حەشدی شەعبیش بە‬ ‫رێگریكردن لە گەڕانەوەی كریستیانەكان بۆ دەشتی نەینەوا تۆمەتبار‬ ‫دەكات‪ ،‬لەگەڵئەوەشدا رەخنە لە خۆیان دەگرێت و وتی “عەیبەیە بۆ پێنج‬ ‫كورسی كۆتا زیاتر لەهەشت لیست كێبڕكێ بكەین”‪.‬‬

‫لەسەر ئاستی‬ ‫عێراق مەترسی‬ ‫زۆر هەیە‬ ‫لەسەر ژمارەی‬ ‫كورسییەكانمان‬

‫سازدانی‪ :‬ئیبراهیم عەلی‬

‫كاریگەرییەكان تەنیا بەژمارە نابن و‬ ‫ئەو سەرژمێرییە كاریگەری دەبێت لەسەر‬ ‫مافەكانی ئێمە‪ .‬بەبۆچونی ئێمە بڕیاری‬ ‫ئەنجامدانی سەرژمێری بڕیارێكی سیاسییە‬ ‫لە بەرژەوەندی مەزهەبێكی دیاریكراو‪.‬‬ ‫چونكە لە زۆر لە پارێزگا گەورەكانیش‬ ‫بارودۆخی دانیشتوان زۆر نالەبارە‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و بە دیاریكراویش‬ ‫ئەو پارێزگایانەی سوننەكان تیایدا زۆرینەن‪.‬‬ ‫رەنگە لەو سەرژمێرییە رێژەكان گۆڕانكاری‬ ‫زۆری تێدا بكرێت‪ .‬چونكە لەدوای روخانی‬ ‫رژێمەوە كار بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای‬ ‫ئەو ناوچانە دەكرێت بەهۆی بااڵدەستی‬ ‫شیعە لەعێراق‪ .‬چونكە بەشێكی زۆری ئەو‬ ‫خەڵكانەش نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی‬ ‫خۆیان‪ .‬بۆیە پێموانییە دانیشتوانی هەر یەك‬ ‫لە پارێزگاكانی موسڵ و تكریت و دیالەش‬ ‫پێیان باش بێت لەو كاتەدا سەرژمێری‬ ‫ئەنجامبدرێت‪.‬‬ ‫* ئێوە هیچ داتایەكی وردتان‬ ‫لەبەردەستە كە بیسەلمێنێت خەڵكی ئێوە‬ ‫بەو قەبارەیە چووەتە دەرەوەی واڵت؟‬ ‫ زیاتر لەسەدا ‪50‬ی خەڵكی ئێمە‬‫لەو ناوچانە نەماون‪ .‬ئەوەش شتێك‬ ‫نییە بەخۆشی خۆیان رۆیشتبن‪ ،‬بەڵكو‬ ‫بەپێچەوانەوە بەزۆرەملێ ئەو خەڵكانە‬

‫دەركراون‪ .‬خەڵكی ئێمە لەناچاری ناوچەكانی‬ ‫خۆیان جێهێشتووە‪ .‬خەڵكانی ئێمە یا‬ ‫راونراون یا لەترسا رۆیشتوون‪ .‬چونكە لە‬ ‫ناوچەكانی خۆیان بەردەوام هەڕەشەیان‬ ‫لێكراوەو بەشێكیشیان ماڵیان داگیركراوە‪.‬‬ ‫بۆیە ئەم هۆكارانە وایكردووە زۆرینەی خەڵكی‬ ‫ئێمە واڵت جێبهێڵێت‪ .‬بەڵگە لەمە زیاتر چییە‬ ‫كە خەڵكی ئێمە سەروەت و سامانی خۆی‬ ‫جێبهێڵێت و بڕوات یاخود موڵك و ماڵی‬ ‫هەمووی داگیركراوە‪.‬‬ ‫* بە دیاریكراوی ئایا ئێوە لەگەڵ‬ ‫ئەنجامدانی سەرژمێرین؟‬ ‫ ئێمە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ‬‫ئەنجامدانی سەرژمێری نین لەمكاتەدا‪ .‬بگرە‬ ‫نەك هەر لەگەڵی نین‪ ،‬دژیشی دەوەستینەوە‪،‬‬ ‫لەداهاتووش یاداشت پێشكەش بە حكومەتی‬ ‫عیراقی دەكەین و بەشێوەیەكی فەرمی داوای‬ ‫راگرتنی سەرژمێری دەكەین‪.‬‬ ‫* لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش‬ ‫هەمان خواست و داواكاریتان هەیە؟ یاخود‬ ‫داواكاری ئێوە تەنیا بۆ پارێزگای موسڵە؟‬ ‫ لە هەرێمی كوردستانیش خەڵكی ئێمە‬‫واڵتی جێهێشتووە‪ ،‬جیاوازیی هەرێم لەگەڵ‬ ‫موسڵ تەنیا لە رێژەی كۆچكردنە‪ ،‬رەنگە‬ ‫لەهەرێم بەو شێوە زۆرە نەبێت‪ ،‬ئەگینا لێرەش‬ ‫ژمارەیەكی زۆری خەڵكمان رۆیشتووە‪.‬‬

‫من دەمەوێت ئەوە بڵێم هەرێمی‬ ‫كوردستان بۆ خەڵكی ئێمە ناوچەیەكی‬ ‫ئارام بوو‪ ،‬خەڵكی ئێمە كە لە شوێنەكانی‬ ‫دیكە روبەڕوی هەڕەشەو راوەدوونان دەبۆوە‬ ‫لەهەرێم دەگیرسایەوە‪ .‬واتە هەرێم بۆ خەڵكی‬ ‫ئێمە النەیەكی ئارام بووە‪ .‬بەاڵم مانای ئەوە‬ ‫نییە خەڵكی ئێمە هەمووی توانیبێتی لێرەش‬ ‫جێگیر بێت‪.‬‬ ‫* كەواتە ئەو سەرژمێرییە پێگەو‬ ‫قورسایی ئێوە الواز دەكات لەداهاتوو؟‬ ‫ بێگومان وایە‪ ،‬چونكە كەمبونەوەی‬‫ژمارەی ئێمە لە سەرژمێری كاریگەری‬ ‫دەبێت لەسەر مافەكانمان و ژمارەی‬ ‫نوێنەرەكانمان لە ئەنجومەنی پارێزگاكان و‬ ‫پەرلەمانی عێراقیش‪ .‬بۆ نمونە لە شارێكی‬ ‫وەكو كەركوك‪ ،‬سەردەمانێك نیوەی زیاتری‬ ‫دانیشتوانی ئەو شارە خەڵكی ئێمە بون‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێستا كە باسی پێكهاتەكانی ئەو شارە‬ ‫دەكرێت تەنیا باسی كورد‪ ،‬عەرەب و تورك‬ ‫دەكرێت‪ .‬ئەسڵەن حیساب بۆ گەلی ئێمە‬ ‫ناكرێت‪ .‬لەكاتێكدا سەردەمانێك زۆرینەی‬ ‫دانیشتووانەكەی گەلی (كلدان‪ ،‬ئاشورو‬ ‫سریان) بوون‪ .‬ئێستاش سەرژمێری بكرێت‬ ‫بەهەمان شێوەی كەركوك كەمی ژمارەی‬ ‫خەڵكی ئێمە دەكەن بەواقیع‪ .‬وەك چۆن‬ ‫لەكەركوك كردویانە بەئەمری واقیع‪.‬‬

‫* پێتانوایە ئەو سەرژمێرییە كاریگەری‬ ‫دەبێت لەسەر كەمكردن یا زیادكردنی‬ ‫كورسی كۆتاكان لەپەرلەمانی كوردستانیش؟‬ ‫ پێم وانییە لە كوردستان هیچ كەسێك‬‫جورئەتی ئەوەی هەبێت دەست بۆ كورسی‬ ‫كۆتاكان ببات‪ .‬باوەڕناكەم هیچ كاریگەرییەكی‬ ‫هەبێت بە ئاراستەی كەمبونەوەی ژمارەی‬ ‫كورسییەكانی ئێمە لەپەرلەمانی كوردستان‪.‬‬ ‫بەداخەوە لەخولی رابردوو هەوڵدانێك هەبوو‬ ‫بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی كورسییەكانی‬ ‫ئێمە‪ ،‬بەاڵم خۆشبەختانە سەرینەگرت‪.‬‬ ‫چونكە لەبەرامبەر هەوڵی ئەو فراكسیۆنانە‪،‬‬ ‫فراكسیۆنی گەورەش هەبوون دیفاعیان‬ ‫لەمافی ئێمە دەكرد‪ ،‬بەاڵم لەسەر ئاستی‬ ‫عێراق مەترسی زۆر هەیە لەسەر ژمارەی‬ ‫كورسییەكانمان‪.‬‬ ‫* بەشێوەیەكی گشتی كورسی كۆتاكان‬ ‫لە پەرلەمانی كوردستان لە بەرژەوەندی‬ ‫حیزبێكی سیاسی بەكارهێنراون‪ .‬یاخود‬ ‫ئەو كورسیانە بەردەوام لە خزمەت هێزێكی‬ ‫سیاسییدا بوون؟‬ ‫ من سەدا سەد پشتگیری ئەو‬‫بۆچونە دەكەم‪ .‬بەاڵم ئەمە مانای وانییە‬ ‫بڵێم با كورسی كۆتاكان بوونیان نەبێت‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەگەر ئەو پرسیارە لەخۆمان بكەین‬ ‫ئێمە بۆچی وەك گەلی (كلدان‪ ،‬ئاشور و‬

‫سریان) لەنێوخۆمان رێكناكەوین بۆ ئەوەی‬ ‫هیچ هێزێكی دیكە دەستوەردان نەكات‬ ‫لە كاروبارمان؟ بەڕاستی بەر لەوەی ئێمە‬ ‫دەستی تاوان بۆ هێزێكی كوردی درێژ بكەین‪.‬‬ ‫دەبێت گلەیی لەخۆمان بكەین‪ .‬ئەگەر ئێمە‬ ‫لەنێوخۆمان رێكبین و رێكەوتنمان هەبێت‬ ‫لەسەر تەواوی پرسەكان‪ ،‬ئەوا هەرگیز هیچ‬ ‫هێزێك ناتوانێت دەستوەردان بكات لە‬ ‫كاروبارەكانمان‪.‬‬ ‫عەیبەكە لەسەر ئێمەیە كە بۆ پێنج‬ ‫كورسی زیاتر لەهەشت لیست كێبڕكێ‬ ‫دەكەن‪ .‬بەڵكو دەبێت ئێمە خۆمان لەنێو‬ ‫خۆمان رێكبكەوین‪ .‬بۆیە ناكۆكییەكانی ئێمە‬ ‫وا دەكات حیزبە كوردییەكان تەدەخول‬ ‫لەكارەكانمان بكەن‪.‬‬ ‫* پێتوانییە كە دەبێت تۆمارێكی تایبەت‬ ‫بە كەمە نەتەوەكان هەبێت بۆ ئەوەی تەنیا‬ ‫كەمە نەتەوەكان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن‪،‬‬ ‫نەك الیەنێكی سیاسی لەڕێی الیەنگرانی‬ ‫خۆیەوە دەنگ بەیەكێك لەكاندیدەكانی‬ ‫كەمە نەتەوەكان بكات؟‬ ‫ ئەمە دەكرێت بە رێگەی دیكەش‬‫چارەسەر بكرێت‪ ،‬بۆ نمونە ئەگەر یاسای‬ ‫هەڵبژاردن تەعدیل بكرێت و وا بكرێت تەنیا‬ ‫توركمان دەنگ بەكاندیدی توركمان بدات و‬ ‫بۆ گەلی ئێمەش بەهەمان شێوە ئەوا كورد‬ ‫ناتوانێت دەنگ بەكاندیدی كەمە نەتەوەكان‬ ‫بدات‪.‬‬


‫وو�‬ ‫ب��ەدوادا چ�� ن‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫ــاتە سەر دەسەاڵتەكانم‬ ‫لەگەڵ ئەو دەستوورە نەبێت و بگرە دژیشی‬ ‫بێت‪ .‬قۆناغی سێیەم بۆ دەستوور ئەوەیە كە‬ ‫ئەو دەستوورە بچێتە ناو خەڵك و دەبێت‬ ‫خەڵك دەنگی پێ بدات‪ .‬هیوادارم پارتی بەو‬ ‫شێوەیە بیر نەكاتەوە كە تۆ دەیڵێی‪.‬‬ ‫* رەخنەیەك لەتۆ هەیە كە دەوترێت‬ ‫نەدەبوو دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان‬ ‫سەردانی حیزبەكان بكات‪ ،‬بەڵكو دەبوو‬ ‫بانگهێشتی الیەنەكان بكرابایە بۆ پەرلەمان؟‬ ‫ لەنێوان چەند بژاردەیەك‪ ،‬مرۆڤ یەكێك‬‫لەبژاردەكان هەڵدەبژێرێت‪ .‬بۆ ئەوەی کاری‬ ‫لەسەر بكات‪ ،‬من بۆ خۆم بۆ ئەو قۆناغەی‬ ‫هەرێمی كوردستان زۆر بەالمەوە سروشتییە‪،‬‬ ‫ئەگەر سەردانی هەموو حیزبە سیاسییەكان‬ ‫بكەم‪ ،‬من مامەڵە لەگەڵ واقیع دەكەم و ژنێكی‬ ‫واقیعیم ئەنجام الی من گرنگە‪ ،‬ئەو ئامرازەی‬ ‫بەكاری دەهێنم ئامرازێكی ڕەوا بێتو ناڕەوا‬ ‫نەبێت‪ .‬الی منیش سەردانیكردنی حیزبە‬ ‫سیاسییەكانی براوە لەهەڵبژاردن كارێكی‬ ‫ناڕەوا نییەو كارێكی ڕەوایە‪ .‬ئەوەی من‬ ‫بەكارمهێناوە ئامرازێكی ڕەوایە بۆ گەیشتن‬ ‫بەئامانجێكی ڕەوا‪ .‬خەڵكیش ئازادە لەوەی‬ ‫رەخنە دەگرێت‪ ،‬لەبەرامبەر ئەو رەخانەنەش‬ ‫روانگەی دیكە هەن‪ ،‬روانگەیەك هەیە پێی‬ ‫وایە ئێمە كارێكی زۆر باشمان كردووە‪ .‬بۆیە‬ ‫من ئەگەر جارێكی دیكەش بگەڕێمەوە بۆ ئەو‬ ‫رۆژە كە هێشتا بڕیارم نەداوە لەسەر ئەو كارە‬ ‫هەمان بڕیار ئەدەمەوە كە كردوومە‪ .‬مەرجیش‬ ‫نییە ئەمە دواجار بێت كە من سەردانی حیزبە‬ ‫براوەكانی هەڵبژاردن بكەم‪.‬‬ ‫* یەكێكی دیكە لە رەخنەكان لە بەرێزت‬ ‫ئەوەبوون كە تۆ بەسەردانیكردنی سەرۆكی‬ ‫حكومەت شكۆی پەرلەمانت شكاندووەو‬ ‫خەڵكێك پێیوایە كە چۆن دەكرێت سەرۆكی‬ ‫دەزگای تەشریعی سەردانی سەرۆكی دەزگای‬ ‫تەنفیزی بكات‪ ،‬بەڵكو دەبوو كارەكە‬ ‫بەپێچەوانەوە بوایە؟‬ ‫ پێش منیش سەرۆك پەرلەمانی دیكەش‬‫سەردانی سەرۆكی حكومەتیان كردووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫رەنگە راگەیاندن ئاگاداری نەبووبێت‪ ،‬من بۆ‬ ‫خۆم ژنێكی ترسنۆك نیم و ژنێكی جەریئم‪ ،‬كە‬ ‫بڕیاری شتێك دەدەم بەئاشكرا بڕیار دەدەم‪،‬‬ ‫ئیشی ژێر بەژێرم نییە‪ ،‬كێش رازییە یان رازی‬ ‫نییە ئەوە بابەتێكی ترە‪ ،‬بژاردەی سەردانی‬ ‫سەرۆكی حكومەتیش بژاردەی خۆم بووە‪.‬‬ ‫دەمەوێت پەیوەندییەكی تەندروستم‬ ‫لەگەڵ سەرۆكایەتی حكومەت و هەرێم هەبێت‬ ‫لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان‪،‬‬ ‫ئێمە ئەزموونی دیكەمان هەیە لەرابردوو‪،‬‬ ‫ئەزموونمان هەیە حكومەت بڕیاریداوە بە دوو‬ ‫ساڵ مامەڵە لەگەڵ پەرلەمانی كوردستاندا‬ ‫نەكات‪ ،‬وەزیر نەنێرێت بۆ پەرلەمان و وەاڵمی‬ ‫پرسیارەكانی پەرلەمانتاران نەداتەوە‪ ،‬دەرگای‬ ‫دامەزراوەكان بەرووی پەرلەمانتاراندا دابخات‪،‬‬ ‫من هاتووم بەراوردم كرد لەگەڵ ئەوەی كە‬ ‫ئایا ئێمە پەیوەندییەكی تەندروستمان هەبێت‬ ‫لەگەڵ دامەزراوەی جێبەجێكردن یان ئەو‬ ‫ئەزموونەی رابردوو دووبارە بكەینەوە؟ من‬ ‫نامەوێت لەسۆشیال میدیا خۆم بكەم بەپاڵەوان‬ ‫و پێم بڵێن دكتۆرە رێواز حساب بۆ حكومەت‬ ‫ناكات‪ .‬ئەوەی لەئێستادا لەبەرژەوەندی خەڵك‬ ‫و پەرلەمان و پەرلەمانتارانە ئەوەیە كە ئێمە‬ ‫پەیوەندییەكی تەندروستمان هەبێت‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫ئەو حكومەتەی بەتەنیشت ئێمەوە كە ‪100‬‬ ‫مەترێك لەئێمەوە دوورە پێكهاتەكەی هەمان‬ ‫ئەو پێكهاتەیە كە سەرۆكایەتی پەرلەمانی‬ ‫پێكهێناوەو زۆرینەن لەپەرلەمان‪ ،‬لەهەمان‬ ‫كاتدا ئێمە شتی شەخسیمان لەگەڵ هیچ‬ ‫كەسێك نییە تا رێگر بێت لەوەی بچین بۆ هەر‬ ‫شوێنێك‪ ،‬من بەئاشكرا چووم بۆ سەردانەكانم‬ ‫و بڕوام بەپەیوەندییەكی تەندروستە لەپێناو‬ ‫بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان‪.‬‬ ‫لەپێناو دەرچوواندنی یاسای باش و دروست‬ ‫دەبێت پەیوەندی باش و تەندروستمان هەبێت‪،‬‬ ‫لەخولی پێشتر سەدان پرسیاری پەرلەمانتاران‬ ‫هەبوو لەالیەن پەرلەمانەوە وەاڵم نەدراوەتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێستا پرسیارەكان وەاڵم دەدرێنەوەو‬ ‫وەاڵمەكان دەگاتەوە دەست پەرلەمانتاران‪.‬‬ ‫قانونەكان كە لەپەرلەمانەوە دەنێردرێن بۆ‬ ‫حكومەت بۆمان دیراسە دەكەن و بۆمانی‬ ‫دەنێرنەوە‪ ،‬لەكۆتاییشدا هەڵسەنگاندن بۆ‬ ‫پەرلەمانی كوردستان دەبێت لەسەر بنەمای‬ ‫ئەوە بێت كە لەكۆتاییدا پەرلەمانی كوردستان‬ ‫چەند یاسای لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان‬ ‫دەركردووە؟ دەبێت هەڵسەنگاندنەكان لەسەر‬ ‫ئەو بنەمایە بێت نەك شتی تر‪ ،‬شتێكی دیكە‬ ‫هەیە ئایا پەرلەمانتاران تا چەند توانیویانە‬ ‫چاودێری حكومەت بكەن‪ .‬وەزیرەكان تا چەند‬ ‫ئامادەن بێنە پەرلەمان و روئیای خۆیان‬ ‫بخەنەروو لەسەر كارەكانیان‪ ،‬لەدوای چوار‬ ‫ساڵ دەبێت هەڵسەنگاندن لەسەر ئەو بنەمایان‬ ‫بن كە نەك لەسەر ئەوەی جارێك لەجارەكان‬ ‫من چوبێتم سەردانی حكومەتم كردووە‪.‬‬

‫دەبێت چاکسازیی‬ ‫لە خەرجی و‬ ‫داهات بەشێوەی‬ ‫هاوتەریب بکرێت‬

‫* تۆ باست لەوە كرد كە ئێستا حكومەت‬ ‫وەاڵمی پرسیاری پەرلەمانتاران دەداتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم تا ئێستاش پەرلەمانتاران گلەییان‬ ‫هەیە لەدرەنگ كەوتنی وەاڵمی وەزیرەكان بۆ‬ ‫پرسیاری پەرلەمانتاران؟‬ ‫ بەڵێ راستە هەندێكجار وەاڵمەكانی‬‫حكومەت درەنگ دەگەڕێنەوە‪ ،‬یەكێك لەو‬ ‫بابەتانەی ئێمە لەسەردانەكەمان لەگەڵ‬ ‫حكومەت باسمان كرد ئەو بابەتە بوو‪ ،‬ئەو‬ ‫گلەییەمان پێیانگەیاند كە وەاڵمی پرسیارەكانی‬ ‫پەرلەمانتاران زۆر درەنگ دەگەڕێتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوان بەئێمەیان وت كە ئێستا ئێمە‬ ‫میكانیزمێكمان داناوە لەئەنجومەنی وەزیران‪،‬‬ ‫ئەنجومەنی وەزیران دكتۆرە ڤاال فەریدی‬ ‫بۆ كاروباری نێوان پەرلەمان و حكومەت‬ ‫دیاریكردووەو الی ئێمەشەوە پرسیارەكانی‬ ‫پەرلەمانتاران لەرێگەی سكرتێری پەرلەمانەوە‬ ‫دەنێردرێت بۆ دكتۆرە ڤاالو ئەویش بە وەزیری‬ ‫پەیوەندیداری دەگەیەنێت‪ ،‬بەاڵم تائێستاش‬ ‫دۆخەكە لەئاستی تموحی مندا نییە‪.‬‬ ‫* یەكێك لەو رەخنانەی لە بەرێزت‬ ‫دەگیرێت ئەوەیە كە لە دانیشتنی پەرلەماندا‬ ‫نەتتوانی رێگە لە پەرلەمانتار جەالل پەرێشان‬ ‫بگری‪ ،‬بۆ ئەوەی لەدەرەوەی پەیڕەوو لەناو‬ ‫هۆڵی پەرلەمان سرودی ئەی رەقیب نەڵێتەوە‪.‬‬ ‫ ئەو دانیشتنەی ئەنجامدرا تایبەت نەبوو‬‫بە ریفراندۆم‪ ،‬بەڵكو یەكێك لە بڕگەكانی تایبەت‬ ‫بوو بە ریفراندۆم‪ ،‬ریفراندۆم لە پەرلەمانی‬ ‫كوردستاندا راسپاردەی بۆ دەرچووە‪ ،‬ئەو‬ ‫رۆژە كە رۆژی ریفراندۆمە رویەكی جوانی هەیە‬ ‫ئەویش بەرجەستەی یەكێك لە دروشمەكانی‬ ‫حیزبە سیاسییەكانە كە داوای مافی چارەی‬ ‫خۆنووسینە‪ ،‬حەقێكە لە رێككەوتننامە‬ ‫نێودەوڵەتییەكان دراوە بەهەموو گەالن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەندێك لێكەوتەی ناخۆشیشی هەبوو‪ ،‬وەك‬ ‫لەدەستدانی خاك‪ ،‬بابەتی ئەوەی كۆمەڵگەی‬ ‫نێودەوڵەتی لەو قۆناغەدا ئێمەیان بەجێهێشت‪،‬‬ ‫لێكەوتەی ئابوری ناخۆشی هەبوو‪ ،‬كەوتینە‬ ‫بەر گەمارۆیەكی ئابوری‪ ،‬ئێمە لەو دانیشتنە‬ ‫هەموو ئەوانەمان باس كرد‪ ،‬بەاڵم ئەندامێكی‬ ‫پەرلەمان لەشوێنی خۆیەوە هەڵدەستێت‬ ‫سرودێك دەڵێت جارێ ئەگەر بە مایكی‬ ‫پەرلەمان سرودەكەی بوتایە من دەمتوانی‬ ‫مایكەكەی بكوژێنمەوە‪ ،‬بەاڵم جەنابیان‬ ‫هەڵسایە سەر پێ و سرودی ئەی رەقیبی وت‪،‬‬ ‫من كە سەرۆكی پەرلەمانم ناتوانم سرودی‬ ‫ئەی رەقیب بوترێت و هەڵنەستم و پێی ببڕم‪،‬‬ ‫پێم وتووە مۆفەق نەبووی لەهەڵبژاردنی ئەو‬ ‫كاتە‪ ،‬بەاڵم سرودی ئەی رەقیب شتێك نییە‬ ‫من جورئەت بكەم رایبگرم‪ ،‬لەسایەی ئەو‬ ‫سرودە هەزاران گەنج گیانی خۆیان بەخشیوە‪،‬‬ ‫جگە لەوەش ئەگەر من ئەو پەرلەمانتارەم‬ ‫رابگرتایە‪ ،‬خەڵكێكی دیكە دەیانوت سەرۆكی‬ ‫پەرلەمان رێگە بەوتنی سرودی نەتەوەی كورد‬ ‫نادات لەناو پەرلەمان‪.‬‬ ‫* یەكێك لەو یاسایەی لەئێستادا‬ ‫گفتوگۆی زۆری لەسەر دەكرێت چاكسازییە‪،‬‬ ‫دەوترێت یەكێتی لەگەڵ پەسەندكردنی ئەو‬ ‫پرۆژەیە نییە‪ ،‬ئەگەر یاساكە بێتە پەرلەمان تۆ‬ ‫وەك یەكێتییەك دەیخەیتە بەرنامەی كارەوە؟‬ ‫ بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ هەر پڕۆژە‬‫یاسایەك لەحكومەتەوە بێت‪ ،‬دەبێت لەیەكەم‬ ‫دانیشتنی دوای گەیشتنی پرۆژە یاساكەوە‬ ‫بیخەیتە بەرنامەی كارەوە‪ ،‬بەدڵنیاییەوە‬ ‫من پابەندی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی‬ ‫كوردستان دەبم‪.‬‬ ‫* لیژنەیەكی هاوبەشی نێوان حكومەت و‬ ‫پەرلەمان هەیە لەبارەی ئەو یاسایە‪ ،‬كارەكانی‬ ‫ئەو لیژنەیە بەكوێ گەیشتووە؟‬ ‫ ئەمڕۆ یەكەمین دانیشتنی ئەو لیژنە‬‫هاوبەشە كراوە‪ .‬ئەو پڕۆژە یاسایە چەند‬ ‫رەهەندێكی هەیە‪ ،‬رەهەندێكی یاساییە‪،‬‬ ‫رەهەندێكی تەكنیكییە‪ ،‬رەهەندێكیشی‬ ‫سیاسییە‪.‬‬

‫لە بواری یاسایی و تەكنیكی ئەوە‬ ‫پەیوەندی بە حكومەت و پەرلەمانەوە هەیە‬ ‫ئەمەیان ئاسانە‪ ،‬بەاڵم جێبەجێكردنەكەی‬ ‫رەهەندی سیاسیی هەیە‪ ،‬رەهەندە‬ ‫سیاسییەكەی پەیوەندی بە چییەوە‬ ‫هەیە؟ پەیوەندی بە هەزاران خانەنشین‬ ‫كراو هەیە لەهەموو حیزبە سیاسییەكان‪،‬‬ ‫پەیوەندی بەچەندین كادیرو ئەندامی حیزبە‬ ‫سیاسییەكان هەیە‪ ،‬لەحكومەت جێگەیان‬ ‫بۆ كراوەتەوە پەیوەندی بە یەكەكانی‬ ‫‪ 70‬و ‪ 80‬هەیە‪ ،‬بۆ تێكەڵكردنیان لەو‬ ‫هەلومەرجەی ئێستادا‪ ،‬پەیوەندی بە دوو‬ ‫موچەو سێ موچەوە هەیە كە بەشێكیان بە‬ ‫یاسا كراون‪ ،‬كە لەنێو ئەوانەدا كەسوكاری‬ ‫سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و‬ ‫كەمئەندامان باسیان لێوە دەكرێت‪ ،‬هەندێك‬ ‫لەوانە بە یاسا دوو موچە وەردەگرن‪ ،‬ئایا‬ ‫ئەمانە موچەكەیان دەبڕدرێت؟ بەشێكی‬ ‫دیكەی پەیوەندی بە دەرماڵەكان هەیە كە‬ ‫ئایا چۆن رێكیبخەینەوە‪ ،‬ئەم پڕۆژەیاسایە‬ ‫بۆ خۆی هەڵگری چەند گرێیەكە‪ ،‬دەبێت‬ ‫بەیەكەوە دابنیشین و بێین گرێیەكان‬ ‫بكەینەوە‪ ،‬دەبێت ئیرادەیەكی هێندە‬ ‫بەهێزمان هەبێت كە وامان لێبكات بتوانین‬ ‫خاڵی هاوبەش بدۆزینەوە‪ ،‬چونكە حكومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستان ئەگەر ئێستاش‬ ‫چاكسازی نەكات دەبێت لەئایندەدا بیكات‪،‬‬ ‫پڕۆسەی چاكسازیی پرۆسەیەكی بەردەوامەو‬ ‫بەدەرچوونی یاسایەك چاكسازی ناكرێت‪،‬‬ ‫تا خاڵی دەستپێك دیاری نەكەین ناتوانین‬ ‫ئاستی تموحمان لەو بوارە دیاری بكەین‪،‬‬ ‫پێویستمان بە ئیرادەیەكی سیاسی بەهێزە‬ ‫ئەوەی ئێستا هەیە پڕۆژەیاسایەكە لە‬ ‫بواری خەرجییەكانی حكومەتی هەرێمی‬ ‫كوردستان‪ ،‬تەنیا خەرجییەكانە‪ ،‬پەیوەندی‬ ‫تەنیا بە خەرجییەكانی وەك موچەو‬ ‫خانەنشینی و بەخشینەكان و ئیمتیازاتەكان‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم بوارێكی زۆر زۆر گرنگ هەیە كە‬ ‫چاكسازییە لەبواری داهاتەكان‪ .‬حكومەتی‬ ‫هەرێم ئەگەر بیەوێت ریفۆرم بباتە پێش‬ ‫دەبێت بابەتی خەرجی و داهات بەشێوەی‬ ‫هاوتەریب چاكسازی تێدا بكات‪ ،‬بەیەكەوە‬ ‫دەبێت ئەو دوو پڕۆژەیە كاری لەسەر بكرێت‪.‬‬ ‫زۆر گرنگە كە هاواڵتیانی هەرێم‬ ‫بزانن داهاتی نەوت چەندە؟ داهاتی خاڵە‬ ‫سنوورییەكان چەندە؟ داهاتی ناوخۆو باج‬ ‫چەندە؟ داهاتی گشتی چەندە؟ ئایا هەرێمی‬ ‫كوردستان چەند مینحە لەواڵتانی جیهان‬ ‫وەردەگرێت؟ كە هەموو ئەوانەمان زانی و‬ ‫میكانزمی كۆكردنەوەی ئەو داهاتانەمان‬ ‫بە یاسایەك رێكخست ئەو كات چاكسازی‬ ‫لەبواری خەرجییەكان شتێكی ئاسانە‪ ،‬كەی‬ ‫سندوقی داهاتە نەوتییەكانمان دامەزراندو‬ ‫كەی یاسای بودجەمان لەپەرلەمان‬ ‫پەسەندكرد‪ ،‬ئەوانە پێی دەوترێت پاكێجی‬ ‫چاكسازی‪ ،‬بەاڵم ماناشی وانییە كە نەتوانین‬ ‫لە خاڵێكەوە دەست پێبكەین‪.‬‬ ‫* باست لە ئیرادەی سیاسی كرد بۆ‬ ‫جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی‪ ،‬ئایا‬ ‫لەئێستادا ئەو ئیرادە سیاسییە هەیە بۆ‬ ‫ئەنجامدانی چاكسازی؟‬ ‫ سەرەتا دەبێت حكومەت چاكسازی‬‫بكات و پەرلەمانیش لە رێگەی دەركردنی‬ ‫یاساوە پاڵپشتی ئەو چاكسازییە بكات‪،‬‬ ‫دواتریش حیزبە سیاسییەكان نەبن بە‬ ‫رێگر لەبەردەم شەفافكردنی داهاتی‬ ‫هەرێمی كوردستان‪ ،‬بەاڵم حەزدەكەم‬ ‫ئەوە بزانن ئەوانەی دوو موچەیان هەیە‬ ‫كادیرو ئەندامانی حیزبە سیاسییەكان نین‪،‬‬ ‫بەڵكو كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‬ ‫و زیندانییانی سیاسیین‪ ،‬ئەمانە بەیاسا‬ ‫رێگەیان پێدراوە دوو موچەیان هەبێت‪،‬‬ ‫ئایا پەرلەمانی كوردستان یان حكومەتی‬ ‫هەرێم دەتوانێت موچەی ئەو كەسانە‬ ‫ببڕێت؟ ئایا پەرلەمانی كوردستان دەتوانێت‬ ‫دەست بۆ موچەی ژنی شەهیدێك ببات كە‬ ‫لەهەمان كاتدا مامۆستایە؟ كە فەرمانبەری‬ ‫حكومەتەو موچەی خۆی وەردەگرێت‬ ‫لەهەمان كاتدا موچەی شەهیدانەی‬ ‫مێردەكەشی وەردەگرێت‪ .‬ئایا ئەمە بە دوو‬ ‫موچەیی هەژمار دەكرێت؟‪.‬‬ ‫دەبێت ورد بین لە شتەكان‪ ،‬حاڵەتی‬ ‫گەندەڵی لەگەڵ حاڵەتی دادپەروەری‬ ‫لەیەكتر جیابكەینەوە‪ ،‬ئەوەی گەندەڵییە‬ ‫واتا الدانە لە یاسا‪ ،‬ئەوەی بەیاسا كراوە‬ ‫گەندەڵی نییە ئەوەی كەسوكاری سەربەرزی‬ ‫شەهیدان كارێكی دادپەروەرانەیە‪ ،‬چونكە‬ ‫مامۆستایەو مێردەكەشی شەهید بووە مافی‬ ‫خۆیەتی هەردوو موچەكەی وەربگرێت‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوەی نادادپەروەرانەیە قسە دەكرێت‬ ‫لەسەر موچەی خانەنشینی پلە بااڵكان و‬ ‫دانانی چەندین كەس بەپلەی وەزیر بەبێ‬ ‫ئەوەی رۆژێك لە رۆژان وەزیر بووبن‪.‬‬

‫‪5‬‬

‫جەنگ‬ ‫لە رۆژئاوای کوردستان‬

‫شیکاریی‪ :‬د‪ .‬هۆشیار عومەر عەلی‬

‫پوختە‬

‫شەوی یەكشەممە لە گۆڕانکارییەکی ریشەیی لە سیاسەتی‬ ‫ئەمریکا لەالیەن دۆناڵد ترەمپ‪ ،‬سەرۆکی ئەمریکا‪ ،‬گڵۆپی‬ ‫سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد‪ ،‬کە هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای‬ ‫کوردستان‪ .‬ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانی بەرپرسان و‬ ‫بڕیاردەرانی دیکەی ئەمریکا لە وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی‬ ‫دەرەوە و ئەندامانی کۆنگرێسە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیداو‬ ‫بەبێ راوێژو هەڵسەنگاندن‪ ،‬دۆناڵد ترەمپ ئەم بڕیاریدا‪.‬‬ ‫دەستبەجێ ئەم بڕیارە جێبەجێکرا و هێزەکانی ئەمریکا لە‬ ‫دو پێگەی چاودێری لە (گرێسپی و عین عیسی) کشانەوە‪.‬‬ ‫ئەمەش دوای بەڵێنی ئەمریکا بۆ پاراستنی کورد لە هێرشی‬ ‫تورکیا و روخاندنی بەربەست و سەنگەرەکان لەسەر سنوری‬ ‫سوریا‪-‬تورکیا بەهۆی ئەم بەڵێنە‪ .‬هەرچەندە ئەمە کشانەوەی‬ ‫تەواوی هێزەکانی ئەمریکا نیە لە رۆژئاوا‪ .‬بەاڵم کورد بە‬ ‫بەردەم گەورەترین مەترسیدایە‪ .‬سەرەڕای لێدوانەکان نیەتی‬ ‫تورکیا رونە لە ویستی بۆ هێرشی سەربازی زەمینی و ئاسمانی‬ ‫بۆ سەر کورد‪ :‬لە ناوبردنی ئەزمونی خود‪-‬حوکمڕانی کورد‪.‬‬

‫پێشینەی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا‬

‫ئەوەی ئەمڕۆ روودەدات ریشەیی لە خۆپیشاندانی‬ ‫هاواڵتیانی سوریا دژ بە حکومەتی بەشار ئەسەد لە ساڵی‬ ‫‪ ٢011‬هەیە‪ .‬ئەمریکا سیاسەتێکی رونی نەبو بۆ ئەو شەپۆلی‬ ‫خۆپیشاندانانەی کە دەوڵەتانی عەرەبی گرتەوە‪ ،‬بە تایبەت‬ ‫سوریا‪ .‬زۆری نەخایاند کە خۆپیشاندانەکان گۆڕان بۆ شەڕی‬ ‫ناوخۆ لە سوریا و سەرهەڵدانی یەکێک لە مەترسیدارترین‬ ‫گروپە تیرۆریستیەکان کە ئەویش دەوڵەتی ئیسالمی لە‬ ‫عێراق و شام بو (داعش)‪ .‬دەوڵەتانی ناوچەکە‪ ،‬بە تایبەت‬ ‫تورکیا و سعودیە و قەتەر و ئیمارات سیاسەتیان پشتیوانی‬ ‫بو لە روخاندن و نەمانی رژێمی بەشار ئەسەد‪ .‬بە کردەوەش‬ ‫پشتیوانیان لە چەکدارەکان کرد کە دژ بە ئەسەد دەجەنگان‪.‬‬ ‫ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەوروپا سیاسەتیان بە هەمان شێوە‬ ‫نەمانی بەشار ئەسەد بو لە دەسەاڵتدا‪ .‬لەبەرامبەردا ئێران‬ ‫و هەندێ گروپی ناو عێراق و حیزبواڵی لوبنان پشتیوانی‬ ‫سەرسەختی مانەوەی بەشار ئەسەد بون‪ .‬بەهۆی نزیکی لە‬ ‫هاوسەنگی هێز شەڕی خوێناوی لە سوریا بەردەوام بو‪ .‬رون‬ ‫نەبو دەوڵەتی سوریا و هاوپەیمانەکانی یان هێزەکانی دژ بە‬ ‫دەوڵەت و هاوپەیمانەکانی دەتوانن سەرکەوتن بەدەستبهێنا‪.‬‬ ‫دەستێوەردانی روسیا لەسەر داوای حکومەتی سوریا لە‬ ‫‪٣0‬ی ‪٩‬ی ‪ ٢01٥‬تەرازوی هێزی بە تەواوی گۆڕی لە بەرژەوەندی‬ ‫حکومەتی بەشار ئەسەد‪ .‬لەو رێکەوتەوە مانەوەی بەشار‬ ‫ئەسەد مسۆگەر بو‪ .‬ئامانجی جەنگەکە بۆ ئەمریکا و دەوڵەتانی‬ ‫ئەوروپاش گۆڕا بۆ جەنگی دژ بە داعش چونکە داعش بو بە‬ ‫مەترسی گەورەتر لە مانەوەی بەشار ئەسەد بۆ سەر ئاسایشی‬ ‫نەتەوەیی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیاو فەرەنسا‪ ،‬چونکە‬ ‫ژمارەیەکی زۆر لە هاواڵتیانی ئەو واڵتانە بون بە سەرباز لە ناو‬ ‫هێزەکانی داعشدا و داعش کردەوەی تیرۆریستی لەو واڵتانەدا‬ ‫ئەنجام دا‪.‬‬ ‫لە گێژاوی جەنگی ناوخۆی سوریادا کورد دەرفەتی‬ ‫بۆ رەخسا کە هەم خۆی بسەلمێنێت و هەمیش ببێت بە‬ ‫هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا لە جەنگی‬ ‫دژ بە داعش‪ .‬ئەو دەوڵەتانەش هیچ بژاردەیەکیان نەبو جگە‬ ‫لە کورد لە سوریا‪ ،‬چونکە بژاردەکان پشتیوانی حکومەتی‬ ‫سوریا یان پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستیەکان‪ .‬کورد توانی‬ ‫حکومەتێکی ئۆتۆنۆمی بنیات بنێت‪ .‬ئەمەش لە رۆژی یەکەمەوە‬ ‫بە گەورەترین مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی لەالیەن‬ ‫تورکیاوە سەیر کرا‪ .‬سەرەڕای جەخت کردنەوەی تورکیا لەسەر‬ ‫ئەوەی کە پەیەدە و پەکەکە یەك شتن‪ ،‬ئەمریکا و دەوڵەتانی‬ ‫ئەوروپا روانین و سیاسەتیان جیاواز بو‪.‬‬ ‫تورکیا دەوڵەتێکی بەهێزە لە ناوچەکدا‪ ،‬ئەندامی ناتۆیە‪،‬‬ ‫بەرژەوەندی گەورەی هەیە لەگەڵ ئەمریکا و دەوڵەتانی‬ ‫ئەوروپا‪.‬‬

‫سیناریۆکان پاش بڕیاری ئەمریکا‬

‫یەکەم‪ :‬جەنگی راستەخۆی نێوان تورکیا و هێزەکانی‬ ‫سوریای دیموکرات‪ .‬ئەمەش مەترسیدارترین و خوێناویترین‬ ‫سیناریۆ دەبێت بۆ تورکیا و بە تایبەت بۆ کورد‪ .‬گومان‬ ‫لە توانای سەربازی هێزەکانی دیموکراتی سوریا نیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫رووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا تاقیکردنەوەی مەزنی‬ ‫تواناکانی کورد دەبێت‪ .‬هەمو شارەزایان پێشبینی دەکەن لە‬ ‫رودانی ئەم سیناریۆدا کوشتاری گەورە روبدات‪.‬‬ ‫دووەم‪ :‬جەنگی سنوردار کە تێیدا تورکیا تاکو قواڵیی ‪٥‬‬ ‫کیلۆمەتر دەچێتە ناو خاکی سوریا‪ .‬ئەمریکا چاوپۆشی دەکات‬ ‫لە وەها هەنگاوێک لەالیەن تورکیا و هێزەکانی کوردیش رەنگە‬ ‫خۆ بە دور بگرن لە جەنگی فراوان‪ .‬بەاڵم تورکیا خواستی‬ ‫هەیە تا قواڵی ‪ ٢0‬کیلۆمەتر بچێتە ناو خاکی سوریا بەمەش‬ ‫بە پراکتیکی کورد دەکەوێتە بەردەم هەڕەشەی مان و نەمان‪.‬‬ ‫سێیەم‪ :‬گۆڕانکاری لە سیاسەتی ئەمریکا‪ .‬بڕیاربەدەستانی‬ ‫وەزارەتی بەرگری و دەرەوەو دەزگا هەواڵگرییەکان و ئەندامانی‬

‫دیاری کۆنگرێس‪ ،‬لە ناویاندا لینزی گراهام (کۆماری)‪ ،‬میت‬ ‫رۆمنی (کۆماری)‪ ،‬بێرن ساندەر (دیموکرات)‪ ،‬کامیاڵ هاریس‬ ‫(دیموکرات)‪( ،‬کریس مێرفی (دیموکرات)‪ ،‬داوا دەکەن دۆناڵد‬ ‫ترمپ بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە‪ .‬دۆناڵد ترمپ جارێکی تر لە‬ ‫کانونی یەکەمی ‪ ٢018‬لە ناکاو بڕیاری کشانەوەی دا لە سوریا‬ ‫و ئەو کات جەیمز ماتیس‪ ،‬وەزیری بەرگری ئەمریکا‪ ،‬برێت‬ ‫مەکگۆرك‪ ،‬نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ جەنگی دژی‬ ‫داعش لە نارەزایەتیدا دەستیان لەکارکێشایەوە‪.‬‬ ‫ئێستاش سیناتۆر لینزی گراهام و سیناتۆر کریس ڤان‬ ‫هۆڵن بڕیارە لە ئەنجومەنی پیران بڕیاری ئابڵوقە خستنە سەر‬ ‫تورکیا دەربکەن لەگەڵ هەڵپەساردنی ئەندامێتی تورکیا لە‬ ‫ناتۆ ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر کورد‪.‬‬ ‫ئەم سیناریۆیە الوازتر لە دوو سیناریۆی یەکەم‪ .‬زەحمەت‬ ‫دەبێت دۆناڵد ترەمپ بڕیار بگۆڕێت و رەجەب تەیب ئەردۆغان‬ ‫بەئاسانی لەبەر ئابڵوقە لە بڕیاری هێرش بۆ سەر کورد‬ ‫پاشگەز نابێتەوە‪ .‬بڕیاری ئەمریکا یەک رۆژە دراوە و ئاستی‬ ‫ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا روون نیە‪ .‬نازانرێت پێکدادانی‬ ‫راستەوخۆ لەگەڵ هێزەکانی پاراستینی سوریا کەی و چۆن و‬ ‫لە کوێدا رو دەدات‪ .‬ئەم بڕیار الی تورکیایە و پالن و نیەتیان‬ ‫بە ئاسانی ئاشکرا ناکەن‪.‬‬

‫الیەنە دۆڕاوەکانی ئەم بڕیارە‬

‫کورد‪ ،‬بە پلەی یەکەم کورد لە ئەنجامی ئەم بڕیارەی‬ ‫ئەمریکا زیان دەکات‪ .‬پاش چەند ساڵ جەنگ وەکو هاوپەیمانی‬ ‫ئەمریکا و ئەوروپا و کوژرانی نزیکەی (‪ )11‬هەزار کەس ئێستا‬ ‫دیسان دەبێت بچنە شەڕێکی نابەرامبەرەوە‪.‬‬ ‫حکومەتی سوریا‪ ،‬داگیرکردنی بەشێکیتر لە خاکی سوریا‬ ‫لەالیەن تورکیا بە مانای دۆڕانی دیمەشق دێت‪ .‬ئەمەش رەنگە‬ ‫فاکتەری نزیکبونەوەی تەواوی کورد و حکومەتی سوریا بێت‪،‬‬ ‫چونکە تا ئەمڕۆ کورد پشتی بە ئەمریکا بەستبوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دەکرێت لە ئایندەی دوردا سوریا سودمەند بێت لە الوازبوون‬ ‫یان کشانەوەی تەواوی ئەمریکا لە سوریاو لەناوچوونی‬ ‫ئەزمونی کورد‪.‬‬ ‫هەرێمی کوردستان‪ .‬هێرش بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان‬ ‫لێدانە لە پێگەی ستراتیژی کورد‪ .‬لە رووی سیاسی و‬ ‫دیپلۆماسی و سەبازییەوە زیانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان‪.‬‬ ‫لە هەمان کاتدا جەنگ بە ئەندازەی بێشومار ئاوارەبونی‬ ‫لێدەکەوێتەوە و هەرێمی کوردستان دیسان دەبێت خۆی بۆ‬ ‫کارەساتێکی مرۆیی ئامادە بکات‪.‬‬ ‫ئەمریکا‪ :‬دۆڕاوێکی سەرەکی هێرشی تورکیا بۆ سەر کورد‬ ‫خودی ئەمریکایە‪ .‬ئەمە پەیامی جێی باوەڕنەبوونی ئەمریکا‬ ‫دەدات بە کوردو واڵتانی ناوچەکە‪ .‬بە تایبەت لە زەینی کوردا‬ ‫بیرەوەری پشتتێکردنی لەالیەن ئەمریکاوە لە رابردوودا هەر‬ ‫تازەیە‪ .‬بۆ ئەمریکا قورس ئەبێت لە داهاتوودا هاوپەیمانی‬ ‫جێی متمانە لە ناوچەکەدا بدۆزێتەوە کە ئامادە بێت قوربانی‬ ‫بۆ بدات‪.‬‬

‫الیەنە براوەکانی بڕیاری ئەمریکا‬

‫تورکیا‪ :‬تورکیا دواجار سەرکەوتوو دەبێت لە جێبەجێ‬ ‫کردنی ستراتیژی خۆی بۆ ئەوەی‪ )1( :‬ئەزمونی کورد لە‬ ‫سوریا لە ناو ببات‪ )٢( .‬ببێتەوە ئەکتەرێکی بەهێز لە داهاتوی‬ ‫سوریا چونکە ئێستا روسیا و ئێران ئەکتەری سەرەکین لە‬ ‫سوریا و کاریگەری تەواو دادەنێن لەسەر رێڕەوی روداوەکان و‬ ‫ئایندەی سوریا‪ .‬تورکیا الوازە بەم هەنگاوە بەهێز دەبێت‪)٣( .‬‬ ‫پشتێنەی مرۆیی دروست دەکات وەکو دیوارێک لە نێوان ناوچە‬ ‫کوردییەکان و تورکیا‪ )٤( .‬لە خراپترین حاڵەتدا تورکیا هێزی‬ ‫خۆی وەکو دەوڵەتێکی کاریگەر نیشان دەداتەوە‪.‬‬ ‫روسیا‪ :‬روسیا یەکێکە لە براوە سەرەکیەکانی ئەم بڕیارە‬ ‫چونکە پێی ئەمریکا لە سوریا بە تەواوی لەق دەبێت‪ .‬روسیا‬ ‫تەنیا مەرجی پاراستنی یەکپارچەی خاکی سوریایە و دژ بە‬ ‫هێرشی تورکیا نییە‪ .‬لە هەمان کاتدا رەنگە کورد نزیکتر‬ ‫بێتەوە لە روسیا‪ .‬روسیا پێشوازی دەکات لە گەڕانەوەی کورد‬ ‫بۆ باوەشێ دیمەشق و دەتوانێت لە رێگەوە کاریگەری زیاتر‬ ‫بکات لە سوریا‪.‬‬ ‫حکومەتی سوریا‪ :‬حکومەتی سوریا دۆڕاوی هێرشی‬ ‫تورکیاو کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە خاکەکەی دەبێت‪ .‬بەاڵم لە‬ ‫ماوە درێژدا رەنگە رێکەوتنی لەگەڵ تورکیاو رێگری لە مافی‬ ‫کورد لەالیەن دیمەشقەوە ئاسانتر بێت بۆ دەستگرتنەوە بەسەر‬ ‫تەواوی خاکی سوریا لەالیەن حکومەتی سوریاوە‪.‬‬ ‫ئێران‪ :‬ئێران براوەیەکی سەرەکیە‪ ،‬چونکە بونی هێزی‬ ‫ئەمریکا لە سوریا جگە لە رێگری بۆ زاڵبونەوەی دیمەشق‬ ‫بەسەر تەواوی خاکی سوریا‪ ،‬هەڕەشەی راستەوخۆیە لەسەر‬ ‫ئێران چ لە ئێستا و چ رۆلێ ئێران لە ئایندەی سوریا‪ .‬هەر‬ ‫الوازبوونێکی ئەمریکا و کشانەوەی سەربازی لە ناوچەکە بۆ‬ ‫ئێران بردنەوەیە‪.‬‬ ‫هێزە توندڕەوەکان‪ :‬گروپی تیرۆریستی و توندڕەو‬ ‫دەرفەتیان بۆ دەرەخسێت سەر هەڵبدەنەوە‪ .‬بە تایبەت داعش‬ ‫کە ئێستا لە عێراق جوڵەی دەست پێکردوە‪ .‬زیاتر لە ‪ 10‬هەزار‬ ‫دەستگیرکراویان هەیە لە ژێر دەسەاڵتی هێزەکانی سوریای‬ ‫دیموکرات‪ .‬جگە لە هەزاران لە خێزان و کەسانی تیرۆریستان‪.‬‬

‫ئەنجام‬

‫ئەمریکا پشتیوانی کورد یان تورکیا ناکات و خۆی بە دور‬ ‫دەگرێت لە شەڕی راستەخۆ لە نێوان تورکیا و کورددا‪ .‬بەاڵم‬ ‫ئەمڕۆ گڵۆپی سەوزی هەڵکرد بۆ تورکیاو کورد دەبێتە قوربانی‬ ‫راستیە تاڵەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتی و بەرژەوەندی نێوان‬ ‫دەوڵەتان و ملمالنێی جیۆپۆلتیکی ناوچەکە و جیهان‪ .‬باشترین‬ ‫سیناریۆ بۆ کورد پێچەوانە بونەوەی بڕیاری ئەمریکا یان‬ ‫شەڕێکی سنوردارە کە تورکیا تا قواڵیی ‪ ٥‬کیلۆمەتر بچێتە‬ ‫ناو خاکی سوریا‪ .‬خراپترین سیناریۆش جەنگێکی فراوانە‬ ‫کە بونی کورد دەخاتە بەر مەترسی و کارەساتێکی مرۆیی‬ ‫دروستدەکاتو رێگەش خۆش دەکات بۆ سەرهەڵدانەوەی‬ ‫گروپی توندڕەوو تیرۆریستی‪.‬‬


‫وو�‬ ‫ب��ەدوادا چ�� ن‬

‫‪4‬‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫رێواز فایەق‪ ،‬سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان‪:‬‬

‫لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكەم تەجاوز بكــــــــــــ‬

‫د‪ .‬رێواز فایەق لە یەکەم دیمانەیدا لەگەڵ میدیای نوسراو‪ ،‬لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان‪ ،‬وەاڵمی پرسیارەکانی‬ ‫“زەمەن” دەداتەوە لەبارەی ئەدای سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەوڵەکانیان بۆ تێپەڕاندنی دەستور و رێکارەکانی وەاڵمدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران و‬ ‫یاسای چاکسازیی‪ ،‬هەروەک وەاڵمی ئەو رەخنانە دەداتەوە کە لەبارەی سەردانی بۆ الیەنە سیاسییەکان و سەردانیکردنی سەرۆکی حکومەت و شکاندنی‬ ‫عورفی پەرلەمانی‪ ،‬ئاڕاستەی کرابوون‪.‬‬ ‫لەبارەی یاسای چاکسازییەوە دەڵێت‪ :‬حكومەتی هەرێم ئەگەر بیەوێت ریفۆرم بباتە پێشەوە دەبێت خەرجی و داهات بەشێوەی هاوتەریب چاكسازی‬ ‫تێدا بكات‪ ،‬چونکە زۆر گرنگە كە هاواڵتیانی هەرێم بزانن داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەكان و داهاتی ناوخۆو باج و داهاتی گشتی چەندە؟ كەی سندوقی‬ ‫داهاتە نەوتییەكانمان دامەزراندو یاسای بودجەمان لە پەرلەمان پەسەند كرد‪ ،‬ئەوانە پێی دەوترێت پاكێجی چاكسازیی‪.‬‬ ‫سازدانی‪ :‬ئیبراهیم عەلی‬ ‫* وەكو ژنێك كە پۆستی سەرۆكایەتی‬ ‫گەورەترین دامەزراوەی تەشریعیت وەرگرت‬ ‫هەستت چۆن بوو؟‬ ‫ لە راستیدا وەرگرتنی ئەو پۆستە‬‫لەڕووی ئیحساسەوە هیچ پەیوەندی بە‬ ‫رەگەزەكەیەوە نییە‪ .‬وەكو مرۆڤ وەرگرتنی‬ ‫پۆستێكی وا رەنگە هەر بۆ هەفتەیەك‬ ‫ئیحساسەكەی خۆشبێت‪ .‬چونكە دوای ئەوە‬ ‫بەرپرسیارێتی زۆر گەورە دەستپێدەكات‪.‬‬ ‫تا نەیەیتە ناو دۆخەكەو سەر كورسییەكە‬ ‫نازانیت بەرپرسیارێتییەكە چەند گەورەیە‪.‬‬ ‫من پێش ئەوەی ببم بە سەرۆكی پەرلەمان‬ ‫لەئێستا ئازادتر بووم‪ .‬ئازادتر ئەمتوانی‬ ‫قسە بكەم‪ ،‬چونكە قسەكانم هیچ باجێكی‬ ‫لەسەر نەبوو‪ .‬ئەو قسانەی من ئەمكرد قسەی‬ ‫ئەندامێكی پەرلەمان بوو‪ ،‬كە ‪ 110‬كەسی‬ ‫دیكەش دەتوانن لەو قسەیەی من بكەن‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێستا هەموو قسەیەكی من‪ ،‬هەموو‬ ‫كردەوەیەكی سیاسی من‪ ،‬هەموو هەڵوێستێكی‬ ‫من‪ ،‬بەپرسیارێتییەكی گەورەیە‪ ،‬چونكە‬ ‫لە كوردستان یەك كەس هەیە سەرۆكی‬ ‫پەرلەمانە‪ ،‬ئەویش منم‪ .‬بەرپرسیارێتییەكەم‬ ‫جیاوازە لە بەرپرسیارێتی هەر ئەندامێكی‬ ‫پەرلەمان‪ ،‬لەبەرئەوە دەڵێم سەرۆكایەتی‬ ‫پەرلەمان‪ ،‬خۆشەو بەرپرسیارێتییشە‪.‬‬ ‫* بەهۆی پۆستەکەتەوە کەسانی بیانی‬ ‫زۆر دەبینیت‪ ،‬بۆچوونیان چییە لەسەر تۆ‬ ‫وەك ژنێك سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەیت‬ ‫و لەالیەكی دیكەش وەك ژنێكی سەرپۆش‬ ‫بەسەر؟‬ ‫ زۆر بەتایبەت سەیری ئەو دۆخە‬‫ئەكەن پێیانوایە خاڵێكی وەرچەرخانە‬ ‫لەدۆخی سیاسی ژن‪ ،‬كاریگەریی زۆری‬ ‫هەیە بۆ بەشداریی سیاسی ژن‪ ،‬لەالیەكی‬ ‫دیكە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگە بۆ‬ ‫رووی هەرێمی كوردستان لەدەرەوە‪ ،‬قابیلی‬ ‫ئەوەیە كە ببێتە هۆی فەخرو شانازیی‬ ‫پێوەكردن بۆ هەرێمی كوردستان كە ژنێك‬ ‫سەرۆكی پەرلەمانەكەیەتی‪ ،‬بەاڵم بۆ بابەتی‬ ‫سەرپۆشەكەم‪ ،‬هیچ گوێبیستی ئەوە نەبووم‬ ‫كە باسی بكەن‪ ،‬چونكە ئەوان لەو رووەوە‬ ‫لەئێمە زیاتر گەشەیان كردووەو بابەتی‬ ‫سەرپۆش بە بابەتێكی زۆر شەخسی و‬

‫تایبەت سەیر دەكەن‪ .‬خۆم هەڵسەنگاندنی‬ ‫زۆربەی ئەوانەی سەردانیان كردووم بینیومن‪.‬‬ ‫بۆ نمونە کۆنسوڵی بەریتانیا‪ ،‬لەتویتێكدا‬ ‫باسی منی كردووەو نوسیویەتی ئەمە ژنێكە‬ ‫هیواداخوازم هەموو ژنێكی كورد چاوی‬ ‫لێبكات‪ ،‬چونكە ئەمە ژنێكە زۆر گەورە بیر‬ ‫دەكاتەوە‪ .‬روئیای ئەوان پێشتر بۆ ژن زۆر‬ ‫جیاواز بووە‪ .‬چونكە ئەوان ژنی كوردیان‬ ‫هەروا بینیوە كە لەسەر شەرەف دەكوژرێت‪،‬‬ ‫یان بەزۆر بەشوو دەدرێت‪ ،‬یان لەماڵەوە‬ ‫توندوتیژیی بەرامبەر دەكرێت‪ ،‬یان بۆچوونی‬ ‫وەرناگیرێت‪.‬‬ ‫* لەماوەی كاركردنت وەك سەرۆكی‬ ‫پەرلەمان‪ ،‬لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان‬ ‫وەك یەك تیم كاردەكەن؟ یان الیەنێكی‬ ‫سیاسی بۆچوونەكانی زاڵە بەسەر دەستەی‬ ‫سەرۆكایەتییەوە؟‬ ‫ تائێستا پەیوەندی شەخسی و‬‫سیاسییمان باشە‪ ،‬پەیوەندی پیشەییمان‬ ‫لەسەر دوو بنەما رێكخراوە‪ ،‬یەكەمیان بریتییە‬ ‫لەو رێكکەوتنەی لەنێوان حیزبە سیاسییەكان‬ ‫ئەنجامدراوە بەدیاریكراوی لە رێككەوتنە‬ ‫سیاسییەكەمان ماددەیەكی تیایە كە دەڵێت‬ ‫سەرۆكی پەرلەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ‬ ‫جێگرەكەی كارەكانی دەستەی سەرۆكایەتی‬ ‫پەرلەمان بەڕێوە دەبەن‪.‬‬ ‫بنەمای دووەم كە كاری لەسەر دەكەین‬ ‫بریتییە لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی‬ ‫كوردستان‪ ،‬كە لە پەیڕەوی ناوخۆیی‬ ‫پەرلەماندا ئەرك و دەسەاڵتەكانی هەریەك‬ ‫لە ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان‬ ‫زۆر بەڕوونی دیارە‪.‬‬ ‫من لە هەفتەی یەكەم كە هاتم بۆ‬ ‫سەرۆكایەتی پەرلەمان‪ ،‬هەندێك لە‬ ‫دەسەاڵتەكانی خۆمم لە رووی دارایی و‬ ‫كارگێڕییەوە بە جێگری سەرۆكی پەرلەمان و‬ ‫سكرتێری پەرلەمان دا‪.‬‬ ‫* باس لەوە دەكرێت راستە سەرۆكی‬ ‫پەرلەمان لە پشكی یەكێتییە‪ ،‬بەاڵم بڕیار‬ ‫بەدەستی یەكەم و كۆتایی جێگری سەرۆكی‬ ‫پەرلەمانە كە پشكی پارتییە‪ ،‬یان دەوترێت‬ ‫سەرۆكایەتی پەرلەمان لەالیەن پارتییەوە‬ ‫كۆنتڕۆڵ كراوەو هیچ بایەخێك بۆ پۆستی‬

‫سەرۆكی پەرلەمان نەماوە‪ ،‬بەڕێزت وەك‬ ‫سەرۆكی پەرلەمان لەسەر ئەو بۆچوونە چی‬ ‫دەڵێیت؟‬ ‫ پەیڕەو دیاری كردووە دەسەاڵتەكانی‬‫سەرۆكی پەرلەمان چییەو هی جێگری‬ ‫سەرۆكی پەرلەمان چییە‪ ،‬کارکردن لە‬ ‫پەرلەمان دەستەجەمعییە‪ ،‬کاركردن لە‬ ‫پەرلەمان جیاوازە لە حكومەت‪ ،‬چونكە‬ ‫سروشتی پەرلەمان لەسەر بنەمای دەنگدان و‬ ‫بنەمای سازانە‪ .‬من بەشەخسی لەگەڵ بنەمای‬ ‫سازانم‪ ،‬لەگەڵ ئەوەم سەرجەم كارەكان بە‬ ‫سازان ئەنجام بدرێت‪ ،‬لەرووی سیاسییەوە‬ ‫ئێمە رێككەوتنمان هەیە كە سازان بكەین‪.‬‬ ‫هەر كەسێك من بناسێت و لێمەوە نزیك بێت‬ ‫دەزانێت من بەهیچ شێوەیەك لە هیچ كەسێك‬ ‫قبوڵ ناكەم تەجاوز بكاتە سەر دەسەاڵتەكانم‪،‬‬ ‫نە لە رابردوو نە ئێستاو نە لە داهاتووش ئەوە‬ ‫قبوڵ ناكەم‪ ،‬جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش‬ ‫لەو جۆرە کەسایەتییانە نییە كە هەوڵی‬ ‫تەجاوزكردنە سەر دەسەاڵتەكانی من بدات‪.‬‬ ‫دەسەاڵتەكانی من بەپێی پەیڕەو دیارە‪.‬‬ ‫من لەو جۆرە كەسانە نیم كە زۆر حەزم بە‬ ‫سەفەركردن و بابەتی لەو شێوەیە هەبێت‪،‬‬ ‫بە سروشتی خۆم زۆر حەزم بە پەیوەندیی‬

‫پرۆژەیەكمان‬ ‫لەبەردەستە بۆ‬ ‫تاپۆكردنی هەزاران‬ ‫خانووی خەڵك‬ ‫كە بەزێدەڕۆیی‬ ‫دروستكراون‬

‫دیپلۆماسی نییە‪ ،‬زیاتر دیپلۆماسییەتی‬ ‫پەرلەمان كاك هێمن ئەیكات‪ ،‬چونكە بە‬ ‫شەخسی كاك هێمن پێشتر لەو بوارە‬ ‫پسپۆڕی هەبووەو حەزیشی لەو كارەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پسپۆڕی من زیاتر تەشریعە‪ ،‬من بۆیە بووم‬ ‫بە سەرۆكی پەرلەمان بۆ ئەوەی قانونی باش‬ ‫لە پەرلەمان دەربچێت‪ ،‬جارێ سێ مانگ‬ ‫كەمترە لێرەم‪ .‬لەو ماوەیەشدا ئەسڵەن دوو‬ ‫مانگ پشووی پەرلەمان بووە‪ ،‬نازانم خەڵك‬ ‫لەسەر چ بنەمایەك بەو ماوە كورتە ئەو‬ ‫جۆرە هەڵسەنگاندنانە دەكەن‪ ،‬من نازانم‬ ‫لەسەر چ بنەمایەك ئەوە دیاریكرا كە ئایا من‬ ‫باشم یا خراپم؟ ئەم جۆرە قسانە دەكرێن‪،‬‬ ‫بەاڵم بەالی من ئەنجامەكەی گرنگە‪ ،‬گرنگە‬ ‫لەكۆتاییدا خەڵك ببینێت كە من چیم كردووە‬ ‫یان چی دەكەم‪.‬‬ ‫* باست لەوە كرد كە وەك خۆت حەز‬ ‫دەكەیت كارەكانی پەرلەمان بە سازان ئەنجام‬ ‫بدرێت نەك بەدەنگدان‪ ،‬لەو ماوەیەدا بووە‬ ‫شتێك بەدڵی تۆ نەڕۆیشتبێت و لەڕێی‬ ‫دەنگدان یەكالیی كرابێتەوە؟ لەكاتێكدا تۆ‬ ‫حەزت كردبێت بە سازان یەكالیی بكرێتەوە؟‬ ‫ لەوەتەی من بووم بە سەرۆكی پەرلەمان‬‫هەموو شتەكان بە سازان بوون‪ ،‬من كەسێكم‬ ‫پابەندم بە رێككەوتنی سیاسی حیزبە‬ ‫سیاسییەكان كە بەیەكەوە كردوویانە‪ .‬كە‬ ‫لە هەموو رێككەوتنەكان ئەوە هەیە لەسەر‬ ‫بابەتە گرنگ و چارەنوسسازەكان سازان‬ ‫دەكەین‪ ،‬تا دەگەینە خاڵی هاوبەش‪ ،‬عەراب و‬ ‫پێشەنگی سازان دەبم‪ ،‬رابەڕی دروستكردنی‬ ‫سازان دەبم لەناو پەرلەمانی كوردستان‪،‬‬ ‫تەبعەن بەهاوكاری جێگری سەرۆكی پەرلەمان‬ ‫و سكرتێری پەرلەمان‪.‬‬ ‫* لەماوەی رابردوودا وەكو دەستەی‬ ‫سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆمەڵێك سەردانتان‬ ‫كرد بۆ الی هێزە سیاسییەكان لەسەر پرسی‬ ‫دەستوور‪ ،‬لەو سەردانانە چ ئەنجامێكتان‬ ‫دەستكەوت؟‬ ‫ بابەتی ئامادەكردنی دەستووری‬‫هەرێمی كوردستان لە خولی پێشووەوە‬ ‫دەستی پێكردووە‪ .‬ئەگەر هەڵە نەبم لەالیەن‬ ‫لیژنەیەكی ‪ 21‬كەسییەوە ‪ 71‬ماددەی‬ ‫نوسراوەتەوە بۆیە ئێمە بەگرنگمان زانی‬

‫بابەتی دەستوور قسەی لەسەر بكەین‪ ،‬چونكە‬ ‫بابەتی دەستوور لەكارنامەی هەڵبژاردنی‬ ‫هەموو هێزە سیاسییەكان باسكراوەو‬ ‫ئاماژە بەدەستوورێكی دیموكراسی كردووە‪.‬‬ ‫كارنامەی هەموو هێزە سیاسییەكان باس‬ ‫لەوە دەكات كە دەبێت هەرێمی كوردستان‬ ‫دەستوورێكی مۆدێرنی هەبێت‪ .‬دەستوور‬ ‫خاڵی هاوبەشی هەموو هێزە سیاسییەكان‬ ‫و تەنانەت فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی‬ ‫كوردستانیشە‪.‬‬ ‫ئێرە هەرێمی كوردستانە‪ ،‬ئێرە نە‬ ‫سویدەو نە كەنەدایە‪ ،‬لێرە حیزب رۆڵی‬ ‫هەیە لە رەسمی سیاسەتدا‪ ،‬بۆیە من بۆخۆم‬ ‫دەستپێشخەریەكم كردو بە بەڕێزان جێگری‬ ‫سەرۆكی پەرلەمان و سكرتێری پەرلەمانم‬ ‫وت كە پێم باشە سەردانی الیەنە براوەكانی‬ ‫هەڵبژاردن بكەین‪ ،‬لە سەردانەكان ئەوە‬ ‫بەالی ئێمەوە گرنگ بوو كە بزانین ئایا‬ ‫هێزە سیاسییەكان بەالیانەوە گرنگە هەرێمی‬ ‫كوردستان دەستورێكی هەبێت؟ هەموویان‬ ‫پێیان باش بوو‪.‬‬ ‫جگە لەوەش ئێمە پرسیاری ئەوەشمان‬ ‫لەالیەنەكان كرد كە پێیان وایە دەبێت ئەو‬ ‫دەستوورە چۆن بێت؟ هەموویان بۆچوونیان‬ ‫لەسەر ئەوە بوو كە دەبێت سازان لەسەر‬ ‫دەستوور بكرێت‪ .‬هەرچەندە رەنگە سازانێكی‬ ‫موتڵەق نەبێت‪ ،‬بەاڵم دەكرێت خاڵی هاوبەشی‬ ‫زۆر زۆر هەبێت‪ ،‬چونكە دەستوور شێكە‬ ‫الیەنی كەم دەبێت ‪%90‬ی الیەنە سیاسییەكان‬ ‫لەسەری رازی ببن‪ .‬من بۆ خۆم لەگەڵ ئەوەم‬ ‫ئەو سێ خاڵەی كە خاڵی جیاوازی الیەنە‬ ‫سیاسییەكانە پێشتر الیەنەكان لەسەری‬ ‫رێكبكەون‪ .‬ئینجا لێژنەی نووسینەوەی‬ ‫دەستوور دەست بە نووسینەوەی دەستوور‬ ‫بكات‪ ،‬چونكە لیژنەی نووسینەوەی دەستوور‬ ‫هەر كەسێك بێت دواجار سەر بە حیزبە‬ ‫سیاسییەكانن‪.‬‬ ‫* ئەو سێ خاڵە جیاوازە چین كە‬ ‫حیزبەكان لەسەری ناكۆكن؟‬ ‫ یەكەمیان سەرچاوەی یاسادانانە ئایا‬‫سەرچاوەی یاسادانان لە هەرێمی كوردستان‬ ‫چی دەبێت؟ دووەمیان سنووری هەرێمی‬ ‫كوردستان كوێ بێت؟ سێیەمیان سیستمی‬ ‫سیاسی لەهەرێمی كوردستان چۆن بێت؟‪ ،‬ئایا‬ ‫سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت‬ ‫یاخود لەناو خەڵك؟ یان دەسەاڵتەكانی‬ ‫سەرۆكی هەرێم چی دەبن؟‪.‬‬ ‫* دەوترێت تۆ لەو سەردانانەت بەهێزە‬ ‫سیاسییەكانت وتووە خۆتان لەدەرەوەی‬ ‫پەرلەمان لەسەر دەستوور رێكبكەون ئینجا‬ ‫بینێرن بۆ پەرلەمان‪ ،‬ئایا ئەمە راستە؟‬ ‫ بەڵێ ئەو قسەیە زۆر راستەو من وام‬‫وتووە‪ ،‬چونكە ئەزموونی ناخۆشمان لەوبارەوە‬ ‫هەیە‪ ،‬من نامەوێت پەرلەمانی كوردستان‬

‫سەرقاڵ بێت بەبەریەك كەوتنی هێزەكان لەسەر‬ ‫دەستورو پەرلەمان ئاگای لەدەركردنی قانونی‬ ‫دیكە نەبێت‪ ،‬نامەوێت وای لێبێت پەرلەمان‬ ‫ئاگای لەكارە بنەڕەتییەكانی خۆی نەمێنێت‬ ‫كە كاری پەرلەمانن‪ .‬بۆ من گرنگە حكومەتی‬ ‫هەرێم قانونی بودجە بنێرێتە پەرلەمان و ئێمە‬ ‫پەسەندی بكەین‪ .‬پرۆژەیەكمان لەبەردەستە‬ ‫بۆ تاپۆكردنی هەزاران خانوی خەڵك كە‬ ‫بەزێدەڕۆیی دروستكراون‪ ،‬ئەمانە پەیوەندییان‬ ‫بە ژیان و گوزەرانی خەڵكەوە هەیە‪ .‬بەالی‬ ‫منەوە ئەو بابەتانە دەستكەوتن نەك بێین‬ ‫و لێرە لەسەر دەستوور بەر یەك بكەوین و‬ ‫ئاگامان لە كارە بنەڕەتیەكانمان نەمێنێت‪،‬‬ ‫بەڵێ من داوام لەحیزبە سیاسییەكان كردووە‬ ‫شەڕی خۆیان نەهێننە ناو پەرلەمان‪.‬‬ ‫* بۆچوونێك هەیە دەوترێت پارتی‬ ‫لەم خولەی پەرلەماندا دەیەوێت دەستوور‬ ‫تێپەڕێنێت و بیكات بەكااڵیەك بۆ بااڵی‬ ‫خۆی؟ چونكە ئێستا پارتی لەگەڵ كورسی‬ ‫كۆتاكان (‪)1+ 50‬ی هەیە؟‬ ‫ دەستوور سێ قۆناغی پێویستە تا‬‫ببێت بە دەستوور‪ .‬یەكەمیان ئەوەیە كە لە‬ ‫لیژنەی نوسینەوەی دەستوور بۆ راپرسی‬ ‫تێبپەڕێندرێت كە ‪ 21‬ئەندامە كە بەئیجماع‬ ‫دەنگی لەسەر دەدەن ئەگەر ئالیەتەكەی‬ ‫نەگۆڕێت‪ .‬دووەمیان لەناو پەرلەماندا دەستوور‬ ‫بە دەنگی دوو لەسەر سێ تێدەپەڕێندرێت‪،‬‬ ‫ئەمەش پێویستی بە دەنگی ‪ 74‬ئەندامی‬ ‫پەرلەمانە‪ .‬دەستوورێك بەنیوە زائید یەك‬ ‫تێبپەڕێندرێت لە روانگەی ئێمەوە نابێت بە‬ ‫دەستوور‪ .‬لەوە مەترسیدارتر نییە هاواڵتی‬ ‫هەست بكات ئەو دەستوورە ئەو ناپارێزێت‪.‬‬ ‫یان لەگەڵ روانگەی ئەو ناگونجێت‪ .‬ئاساییە‬ ‫‪%15‬ی خەڵك پێی وابێت ئەو دەستوورە‬ ‫بەدڵی ئەو نییە‪ ،‬بەاڵم ناكرێت ‪%49‬ی خەڵك‬

‫داوام لە حیزبە‬ ‫سیاسییەكان‬ ‫كردووە شەڕی‬ ‫خۆیان نەهێننە‬ ‫ناو پەرلەمان‬


‫وو�‬ ‫ب��ەدوادا چ�� ن‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫‪3‬‬

‫بیرەوەرییەكانی مام جەالل‬ ‫بۆچی چوار ساڵە بەرگی دووەمی باڵوناکرێتەوە؟!!‬ ‫زه‌مه‌ن‬ ‫ماوەی زیاتر لەچوار ساڵە میدیاكانی‬ ‫ئێران باس لەباڵوكردنەوەی بەرگی دوەمی‬ ‫“پاش شەست ساڵ‪ ،‬ژیانو بیرەوەرییەکانی‬ ‫جەالل تاڵەبانی ‪ -‬پس از شصت سال‪ ،‬زندگی و‬ ‫خاطرات جالل طالبانی” دەكەن‪ ،‬بەاڵم هێشتا‬ ‫باڵونەكراوەتەوە‪ ،‬ئامادەکاری ئەم بیرەوەریانە‬ ‫دەڵێت “هۆکاری باڵونەکردنەوەی نازانم”‪.‬‬ ‫“پاش شەست ساڵ‪ ،‬ژیانو بیرەوەرییەکانی‬ ‫جەالل تاڵەبانی”‪ ،‬كە لەالیەن عیرفان قانعی‬ ‫فەرد ‪-‬ەوە لە دوو بەرگدا ئامادەكراوەو هەر‬ ‫بەرگەی زیاتر لە ‪ 1000‬الپەڕەی قەبارە گەورە‬ ‫دەبێت‪ ،‬وەک ئەو دەڵێت “وا بڕیار بوو ساڵی‬ ‫‪ ،2016‬لەیادی ‪ ٤0‬ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی‬ ‫نیشتمانی كوردستان ‪-‬دا بەرگی دووەمی بە‬ ‫سێ زمانی عەرەبیو كوردیو فارسی چاپو‬ ‫باڵوبێتەوە‪ ،‬بەاڵم بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی‬ ‫بزانم باڵوكردنەوەی دواخرا”‪.‬‬ ‫بەرگی یەكەمی ئەم بیرەوەرییانە‪ ،‬ساڵی‬ ‫‪ 2009‬لەالیەن انتشارات علم ‪-‬ەوە بەزمانی‬ ‫فارسی چاپو باڵوكرایەوە‪ ،‬کە قۆناغی‬ ‫گەنجێتیو ‪ 33‬ساڵی یەكەمی ژیانی ئەم‬ ‫سەركردە كوردە لەخۆدەگرێت (‪-1933‬‬ ‫‪.)1966‬‬ ‫بەرگی یەکەمی ئەم بیرەوەریانەی مام‬ ‫جەالل‪ ،‬یەكێك بو لەكتێبە پڕ فرۆشەكانی‬ ‫ساڵی ‪2009‬ی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێبی‬ ‫تاران‪.‬‬ ‫بەرگی دوەمی ئەم بیرەوەرییانە‪،‬‬ ‫گرنگترین قۆناغە سیاسییەكانی ژیانی مام‬ ‫جەالل لەخۆدەگرێ‪ ،‬كە لەساڵی ‪1967‬ەوە‬ ‫دەستپێدەكات تا ساڵی ‪ ،2005‬واتە لە‬ ‫ملمالنێی جەاللیو مەالییەوە تا ئەو کاتەی‬ ‫تاڵەبانی دەبێتە سەرۆك كۆماری عێراق‪.‬‬ ‫مام جەالل کە بەدرێژایی ئەو سااڵنە‬ ‫یەكێك بووە لەدروستكەرانی بڕیاری سیاسی‬ ‫كورد‪ ،‬هەڵوێستو رونکردنەوەو گێڕانەوەی‬ ‫ئەو بۆ روداوەكان گرنگیو بایەخی تایبەت‬ ‫بەخۆی هەیە‪ ،‬هەر لەملمالنێی جەاللیو‬ ‫مەالییەوە بگرە تا دەگات بەهاتنە سەركاری‬ ‫حیزبی بەعسو سەدام حسێن‪ ،‬رێككەوتنامەی‬ ‫‪11‬ی ئازارو پاشان رێككەوتنامەی‬

‫جەزائیر‪ ،‬هەرەسی شۆڕشی ئەیلولو‬ ‫دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانو‬ ‫دەستپێكردنەوەی شۆڕشی نوێ‪ ،‬زۆرانبازی‬ ‫لەگەڵ قیادە موەقەتەو شەڕی براكوژی‪،‬‬ ‫روخانی شای ئێرانو هاتنەسەرکاری کۆماری‬ ‫ئیسالمیو هەڵگیرسانی شەڕی نێوان‬ ‫ئێرانو حیزبەكانی رۆژهەاڵتی كوردستان‪،‬‬ ‫جەنگی نێوان ئێرانو عێراقو گفتوگۆ‬ ‫لەگەڵ بەعسو شكستهێنانی‪ ،‬هاوكاریكردنی‬ ‫نێوان پێشمەرگەو سوپای پاسداران‪،‬‬ ‫دروستكردنی بەرەی كوردستانی‪ ،‬پرۆسەی‬ ‫ئەنفالو كیمیاباران‪ ،‬تیرۆركردنی قاسملو‪،‬‬ ‫داگیركردنی كوەیتو هێرشی هاوپەیمانان‬ ‫بۆ سەر عێراق‪ ،‬و راپەڕینو كۆڕەوو چونەوە‬ ‫بۆ بەغدا‪ ،‬پێكهێنانی پەرلەمانو حكومەتی‬ ‫هەرێمو هەاڵیسانی جەنگی ناوخۆو دوو‬ ‫ئیدارەیی‪ ،‬پاشان رێككەوتننامەی واشنتۆنو‬ ‫رێككەوتننامەی ستراتیجی نێوان پارتیو‬ ‫یەكێتیو یەكگرتنەوەی حكومەتی هەرێمو‬ ‫بونی تاڵەبانی بەسەرۆك كۆماری عێراق‪.‬‬ ‫قسەو هەڵوێستی مام جەالل بۆ هەر یەك‬ ‫لەم روداوانە كە هێمای قۆناغێكی مێژوویی‬ ‫كوردستانو عێراقن‪ ،‬سەنگو قورسایی خۆیان‬ ‫دەبێت‪ .‬گێڕانەوەی ئەم بیرەوەریانە تەنها‬ ‫گەشتكردن نابێ بەژیانی تاڵەبانیو مێژوی‬ ‫هاوچەرخی كورددا‪ ،‬بەڵكو گەشتكردن دەبێت‬ ‫بەمێژوی ‪ 70‬ساڵەی مێژوی رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاست بەگشتیو واڵتانی ئێرانو عێراقو‬ ‫توركیاو سوریادا بەتایبەتیو تیشك خستنە‬ ‫سەر پێگەی زلهێزەكانی رۆژهەاڵتو رۆژئاواش‬ ‫دەبێت لەم ناوچەیەدا‪.‬‬ ‫قانعی فەرد كە لەبەهاری ‪2016‬دا‬ ‫گەڕایەوە بۆ كوردستانو بەنیازبوو بەرگی‬ ‫دووەمی بیرەوەرییەكانی مام جەالل بەفارسیو‬ ‫كوردیو عەرەبی پاش چاپكردنی لەبەیروتی‬ ‫پایتەختی لوبنان‪ ،‬لەیادی ‪ ٤0‬ساڵەی‬ ‫دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی لەكوردستان‬ ‫باڵوبێتەوە‪ ،‬بەاڵم چاوەڕوانییەكەی نەهاتەدیو‬ ‫گەڕایەوە بۆ دەرەوەی واڵتو وتی “نازانم بۆ‬ ‫باڵوکردنەوەی راگیراوە”‪.‬‬ ‫قانعی فەرد ئەوەی روونكردوەتەوە‬ ‫كە لەم بەرگەدا‪ ،‬جگە لەتاڵەبانی کە‬ ‫کاراکتەری سەرەکییە‪ ،‬هاوكات زیاتر لە‪160‬‬ ‫كەسایەتی گرنگو ناوداری جیهانی دەربارەی‬

‫تاڵەبانی لەحەڤدە واڵتی جیهاندا دواندوە‪،‬‬ ‫لەوانە “بیل كلینتۆن‪ ،‬برژینسكیو هاشمی‬ ‫رەفسەنجانیو خاتەمیو كۆندالیزا رایسو‬ ‫كەیسنجەرو موحسینی رەزایی و چۆمسكیو‬ ‫جیمس بیكەرو عەلی شەمخانیو جەعفەری‬ ‫سەحرارودیو دەیان كاربەدەستانی سیاسیو‬ ‫ئەمنیو سەربازی‪ ،‬ئەمە جگە لەوەی دو‬ ‫مێژونوسی ناودار “جۆناسان راندل”و “نادر‬ ‫ئینتیسار” پێشەكییان بۆ نوسیوەو چەندین‬ ‫خاڵی سەرنجڕاكێشو نەوتراویش دەربارەی‬ ‫ژیانی تایبەتیو سیاسی مام جەالل ئاشكرا‬ ‫كراون‪.‬‬ ‫بەشێكی گرنگی بەرگی دوەمی ئەم‬ ‫بیرەوەریانەش سااڵنی ‪ 1970‬تا ‪197٤‬‬ ‫دەگرێتەوە‪ ،‬كە مام جەالل زۆربەی كاتی‬ ‫لەنێوان سێ واڵتی لوبنانو سوریاو‬ ‫میسردا بەسەربردوەو هەرچی زیاتر تۆڕی‬ ‫پەیوەندییەكانی فراوانتر كردوە‪ ،‬بەتایبەتی‬

‫لەگەڵ كاربەدەستانی سوریاو هێزە‬ ‫فەلەستینییەكانی وەك بەرەی گەلی جۆرج‬ ‫حەبەشو بەرەی دیموكراتی نایف حەواتمەو‬ ‫لەگەڵ كۆمەڵێك رۆژنامەنوسو سیاسەتمەداری‬ ‫چەپو ناسیۆنالیستی دیاری واڵتانی عەرەبیو‬ ‫كەسایەتی كاریگەری ئەوروپیدا‪.‬‬ ‫بەوتەی قانعی فەرد لەبەرگی دوەمدا‬ ‫تیشك خراوەتە سەر دۆستایەتی دێرینی مام‬ ‫جەالل لەگەڵ ئێراندا‪ ،‬كە لەكۆتایی دەیەی‬ ‫‪ ،1950‬واتە لەسەردەمی شای ئێرانەوە‬ ‫درێژدەبێتەوە تا دەگات بەكۆماری ئیسالمی‬ ‫ئێران‪ ،‬ئەو پێیوایە هەرچەندە بەدرێژایی ئەو‬ ‫سااڵنە ئەم پەیوەندییانە جاروبار داكشانی‬ ‫بەخۆیەوە بینیوە‪ ،‬بەاڵم بەردەوام لەهەڵكشاندا‬ ‫بوە‪ ،‬لەو كاتەوەی كە نێردەی ساواك بۆ‬ ‫عێراقو باشوری كوردستان “عیسا پەژمان”‬ ‫بۆ یەكەمجار پەیوەندی بەتاڵەبانیەوە دەكات‬ ‫كاتێك دێتە عێراقو هانی سەركردەكانی‬

‫پارتی دیموكراتی كوردستان دەدات بۆ‬ ‫شۆڕشو هەڵگەڕانەوە لەرژێمی عەبدولكەریم‬ ‫قاسم‪ ،‬دواتریش كە باڵی مەكتەبی سیاسی‬ ‫لەبەرامبەر بارزانیدا تێكدەشكێت‪ ،‬ئیبراهیم‬ ‫ئەحمەدو مام جەاللو سەركردەكانی دیكەی‬ ‫باڵی مەكتەبی سیاسی پەنادەبەنە بەر ئێرانو‬ ‫لەپاش شكستی دانوستانەكانی ‪،1983‬‬ ‫هەرچی زیاتر پەیوەندی نێوان مام جەاللو‬ ‫ئێران بەهێزو دوای راپەڕینیش بەهێزتر‬ ‫دەبێت‪.‬‬ ‫قانعی فەرد جەخت لەوەش دەكات كە مام‬ ‫جەالل لەناو هەموو كەسایەتییە كاریگەرەكانی‬ ‫ئێراندا‪ ،‬پەیوەندی لەگەڵ دوو كەسدا لەهەموو‬ ‫ئەوانی تر توندوتۆڵتر بووە‪ ،‬كە ئەوانیش‬ ‫جەعفەری سەحرارودیو دكتۆر ئەحمەدی‬ ‫ئەمیری بووە‪ ،‬ئەو وتی “جەعفەریو ئەمیری‬ ‫لەداڕشتنی سیاسەتی كۆماری ئیسالمی‬ ‫ئێراندا بەرامبەر بەهەرێمی كوردستانو عێراق‪،‬‬

‫تۆمەتبارە بە “گەندەڵی”‬

‫جۆرە‬

‫سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ‬ ‫بۆ سێیەم جار كەیسێك دەدۆڕێنێت‬ ‫زەمەن‬ ‫زیا پترۆس سڵێوە‪ ،‬سەرۆكی دەستەی‬ ‫مافی مرۆڤی هەرێم‪ ،‬داوایەكی یاسایی‬ ‫لە بەرژەوەندی بەڕێوەبەری گشتی‬ ‫دیوانی هەمان دەستە دەدۆڕێنێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئامادەنییە گوێ بە بڕیارەكانی دادگا‬ ‫بدات‪ ،‬هەوڵەكانی پەرلەمانیش لەبارەی‬ ‫هەمان كەیسەوە سودی نەبووە‪ .‬ئەوەش‬ ‫لەكاتێكدایە سەرۆكی دەستەكە تۆمەتبارە‬ ‫بە “گەندەڵی”‪.‬‬ ‫كرۆكی كێشەكە دەگەڕێتەوە بۆ چەند‬ ‫ساڵێك لەمەوبەر‪ ،‬كاتێك زیا پترۆس‪،‬‬ ‫بڕیاریدا بە لێسەندنەوەی تەواوی دەسەاڵتە‬ ‫کارگێڕیی و یاساییەکان لە عەبدوڵاڵ دلێر‪،‬‬ ‫بەڕێوەبەری گشتی دیوانی دەستەی مافی‬ ‫مرۆڤ‪.‬‬ ‫تائیستا ناوبراو نەگەڕێنراوەتەوە سەر‬ ‫كارەكەی‪ ،‬سەرەڕای بونی دوو بڕیاری‬ ‫ئەنجومەنی شورا‪ ،‬بریارێكی دادگای هەولێر‬ ‫و پەرلەمان‪ .‬لەوەشدا رەخنە روبەڕوی‬ ‫سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێتەوە‪.‬‬ ‫دادگای كارگێڕی هەولێر لە ‪9/25‬ی‬ ‫ئەمساڵ‪ ،‬بڕیاریدا بە گەڕانەوەی‬ ‫بەڕێوەبەری گشتی دیوان بۆ سەر‬ ‫كارەكەی بە تەواوی دەسەاڵتەكانییەوە‪،‬‬ ‫لەگەڵ قەربوكردنەوەی بە بڕی ‪ 7‬ملیۆن‬ ‫دینار كە پێویستە زیا بترۆس بیدات‪.‬‬ ‫پێشتریش دەستەی بەرزەفتی‬ ‫فەرمانبەرانی هەرێم‪ ،‬سەر بەئەنجومەنی‬ ‫شورا لە دوو بڕیاردا لە ساڵەكانی ‪2013‬ەو‬ ‫‪ 2018‬هەمان كەیسی لە بەرژەوەندی‬ ‫بەڕێوەبەری گشتی دیوان یەكالییكردەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم هیچ یەكێك لەو بڕیارانە‬ ‫جێبەجێنەكراون‪.‬‬

‫بەهەمان شێوە ناوبراو گوێی بە‬ ‫راپۆرتی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانیش‬ ‫نەداوە كە بە “گەندەڵی” تۆمەتباریان‬ ‫كردووەو داوای گەڕانەوەی بەڕێوەبەری‬ ‫گشتی دیوانیان كردووە بۆ سەر كارەكەی‪.‬‬ ‫ئەوانەش بەپێی چەند دیکۆمێنتێك كە‬ ‫دەست “زەمەن” كەوتووە‪.‬‬ ‫گوڵستان سەعید‪ ،‬ئەندامی لیژنەی‬ ‫مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان‪،‬‬ ‫ لیژنەكەیان لەوبارەیەوە راپۆرتێكیان‬‫داوە بە سەرۆكایەتی پەرلەمان‪ ،‬بە‬ ‫“زەمەن”ی وت‪“ :‬داوامان لە سەرۆکایەتی‬ ‫پەرلەمان کردوە دەسەاڵتە کارگێڕییەکان‬ ‫بگەڕێنێنرێنەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتی‬ ‫دیوان‪ ،‬لەبەرئەوەی بڕیاری سەرۆکی‬ ‫دەستە لەوبارەیەوە سەرپێچی یاساییە و‬

‫لە دەسەاڵتی ئەودا نییە دەسەاڵتەکانی‬ ‫بەڕێوەبەری گشتی وەربگرێتەوە و رێگریی‬ ‫لەکارەکانی بکات”‪.‬‬ ‫بەپێی راپۆرتەكەیان‪“ ،‬سەرۆکی‬ ‫دەستەی مافی مرۆڤ لە گەندەڵییەوە‬ ‫تێوەگالوە‪ ،‬پارەیەکی زۆری بەهەدەرداوە‪،‬‬ ‫لەڕوی کڕینی ئەساس و کەلوپەلەوە‪،‬‬ ‫خەڵکی‬ ‫بەنایاسایی‬ ‫جگەلەوەی‬ ‫دامەزراندووە‪ ،‬ئەوانەی دایمەزراندوون‬ ‫کەسانی نزیکی خۆیەتی‪ ،‬دەبوو ئەو‬ ‫دامەزراندنە بە ئیعالن بوایە‪ ،‬بەاڵم ئەو‬ ‫بە میزاجی خۆی خەڵکی دامەزراندوە”‪.‬‬ ‫گوڵستان ئەو زانیاریانەی بۆ “زەمەن”‬ ‫پشتڕاستكردەوە‪.‬‬ ‫ئەوەش لەكاتێكدایە‪ ،‬زیا بترۆس‬ ‫سڵێوە‪ ،‬كە لەسەر پشكی مەسیحییەكان‬

‫بۆتە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی‬ ‫هەرێم‪ ،‬لە ‪2017/1/27‬ەوە ماوەی‬ ‫هەرچەندە‬ ‫بەسەرچووە‪.‬‬ ‫یاسایی‬ ‫مەسیحییەكان كاندیدیان بۆ ئەو پۆستەش‬ ‫یەكالییكردۆتەوە‪ ،‬بەاڵم تائێستا ئاڵوگۆڕی‬ ‫سەرۆکایەتی دەستەکە نەکراوە‪.‬‬ ‫یەكالییكردنەوەو دیاریكردنی كەسێكی‬ ‫تر لە جێگەی زیا پترۆس‪ ،‬لە دەسەاڵتی‬ ‫سەرۆکایەتی پەرلەمانە‪ ،‬بەاڵم ئەوانیش‬ ‫سەرەڕای بونی بڕیاری دادگا‪ ،‬ئەنجومەنی‬ ‫شورا و راپۆرتی پەرلەمانیش هێشتا‬ ‫ئامادەنین سەرۆكی دەستەكە بگۆڕن و‬ ‫وەاڵمی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانیان‬ ‫نەداوەتەوە‪.‬‬ ‫گوڵستان سەعید‪ ،‬وتی‪“ :‬بەداخەوە‬ ‫ئەوە بوەتە کلتور و حکومەت و دەسەاڵت‬

‫دەستێكی بااڵیان هەیە”‪.‬‬ ‫“پاش شەست ساڵ‪ ،‬ژیانو بیرەوەرییەکانی‬ ‫جەالل تاڵەبانی ‪ -‬پس از شصت سال‪ ،‬زندگی‬ ‫و خاطرات جالل طالبانی” لەگەڵ “دیداری‬ ‫تەمەن” دو بیرەوەری تاڵەبانین کە بەشیوەی‬ ‫زارەکی گێڕاوێتییەوە‪ .‬دیداری تەمەن –‬ ‫لەالیەن سەالح رەشید‪-‬ەوە ئامادەکراوە‪.‬‬ ‫سەبارەت بەبیرەوەرییەکانی تاڵەبانی‪،‬‬ ‫رەخنەی ئەوە ئاڕاستەی قانعی فەرد دەکرێ‪،‬‬ ‫كە لەگفتوگۆكانیدا وەک دەردەکەوێت زۆر‬ ‫بەكەسایەتی مام جەالل سەرسام بوەو‬ ‫نەیتوانیوە پرسیاری روگیرانەی ئاڕاستە‬ ‫بكات سەبارەت بەهەڵوێستە ناكۆكو هەورازو‬ ‫نشێوییەكانی ژیانی سیاسیو ئەمەش‬ ‫وایكردوە ئەم كتێبە تەنها گێڕانەوەیەك بێت‬ ‫لەزاری تاڵەبانییەوە‪.‬‬ ‫جگە لەوەی كە نادری ئینتیسار‬ ‫راوێژكاری نوسینەوەی ئەم بیرەوەریانە بوە‪،‬‬ ‫هەریەك لە ‪ -‬د‪.‬كەمال فوئادو نازم دەباغ‬ ‫یش سەرپەرشتیاری پێداچونەوەو چاپو‬‫باڵوكردنەوەی بون‪.‬‬ ‫یەكێك لەو هۆكارانەی كە وەک باس‬ ‫دەكرێ باڵوكردنەوەی بەرگی دوەمی‬ ‫دواخستوە‪ ،‬كۆچی دوایی د‪.‬كەمال فوئاد –‬ ‫ئەندامی پێشوی مەكتەبی سیاسی یەكێتیە‪،‬‬ ‫كە هاوكارێكی گەورەو گرنگی ئامادەكاری ئەم‬ ‫بیرەوەریانە بوە‪.‬‬ ‫نازم دەباغ‪ ،‬نوێنەری یەکێتی لەتاران‪ ،‬کە‬ ‫خۆی یەکێکی دیکەیە لەسەرپەرشتیارانی ئەم‬ ‫بیرەوەریانە‪ ،‬پێشتر رایگەیاند بو “دواخستنی‬ ‫باڵوکردنەوەی بەرگی دوەم پەیوەندی‬ ‫بەچەند کەموکوڕییەکەوە هەیە کە لەهەوڵی‬ ‫پیاداچونەوەیداین”‪.‬‬ ‫بەاڵم هۆكارێكی دیكە کە پێشبینی‬ ‫دەكرێ رۆڵی گرنگی هەبوبێ لەدواخستنی‬ ‫باڵوكردنەوەی ئەم بیرەوەریانەی هەستیارترین‬ ‫قۆناغی مێژویی كوردو رۆژگاری پڕ لەملمالنێی‬ ‫تاڵەبانیو بارزانی باوكو كوڕ لەخۆدەگرێ‪،‬‬ ‫توڕەیی پارتییە پاش باڵوكردنەوەی بەرگی‬ ‫یەكەمی ئەم بیرەوەریانەی تاڵەبانی‪،‬‬ ‫بەتایبەتی كە قانعی فەرد گومانی لەسەر‬ ‫پەیوەندی دۆستانەی مەال مستەفاو قازی‬ ‫محەمەد دروستكردبو‪ ،‬بۆیە ماڵی بارزانی‬ ‫ناڕەزاییان بەرامبەر دەربڕی‪.‬‬

‫وابەستەی کات نەبون‪ ،‬زۆرکەس هەیە‬ ‫چەندەها ساڵە لە پۆستەکەی ماوەتەوە‬ ‫بەاڵم ناگۆڕدرێت‪ ،‬تەنانەت ئەنجومەنە‬ ‫هەڵبژێردراوەکانیش لەکاتی خۆیدا‬ ‫هەڵبژاردنی بۆ ناکرێت‪ ،‬ئەوەش جۆرێکە لە‬ ‫ناڕێکی و ناسیستمی بەڕێوەبردن”‪.‬‬ ‫لە ئێستادا دۆسییەكە ئاراستەی‬ ‫دەستەی نەزاهە كراوە‪ ،‬ئەگەرچی بەپێی‬ ‫یاسا بەركارەكان گەڕاندنەوەی دەسەاڵتی‬ ‫بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە دەسەاڵتی‬ ‫سەرۆكایەتی پەرلەمانە‪ .‬بەهۆی ئەوەی‬ ‫دەستەی مافی مرۆڤ سەر بە پەرلەمانی‬ ‫كوردستانە‪.‬‬ ‫بێدەنگی سەرۆكایەتی پەرلەمان‪،‬‬ ‫لەكاتێكدایە پێشتر “زەمەن” تەواوی‬ ‫تۆمەتەكانی سەر زیا بترۆسی باڵوكردەوە‬ ‫بە پشتبەستن بە چەند بەڵگەیەك‪.‬‬ ‫خولى پێشوی پەرلەمانیش‪ ،‬لیژنهیهك‬ ‫كە لە ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ‬ ‫پێكهاتبوون‪ ،‬راپۆرتێكیان لەسەر هەمان‬ ‫كەیس ئاراستەی سهرۆكایهتى پهرلهمان و‬ ‫چاودێرى دارایی كرد‪.‬‬ ‫زیا پترۆس‪ ،‬پێشتر‪ ،‬به “زهمهن”ى‬ ‫وت‪“ :‬ئهو مهوزوعه ئاساییه تهنیا لیژنهى‬ ‫مافى مرۆڤ سهردانى دهستهى كردووەو‬ ‫هیچ شتێكى تر نییه‪ .‬ئهوهى ئهو قسانهى‬ ‫كردووه پڕوپاگهندهى كردووەو بنهماى‬ ‫راستی نییه”‪.‬‬ ‫وتیشی‪“ :‬ئەو پارەیەی خەرجمكردووە‬ ‫بۆ ساڵى ‪ 2013‬دەگەڕێتەوە به رهزامهندى‬ ‫وهزارهتى ناوخۆ”‪.‬‬ ‫وهرگرتنهوهى‬ ‫به‬ ‫سهبارهت‬ ‫دهسهاڵتهكان له بهڕێوهبهرى گشتیى دیوان‬ ‫زیا پترۆس‪ ،‬كەیسەكەی بە زۆر ئاسایی‬ ‫ناوبردو وتى “ئهوانه مهوزوعى كارگێڕى ناو‬ ‫دهستهیه و هی راگهیاندن نییه”‪.‬‬

‫ماددەیەکی‬ ‫هۆشبەری‬ ‫مەترسیدار‬ ‫دەهێنرێتە هەرێم‬ ‫مەزهەر‌كەریم‬ ‫ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر بەکارهێنانی‬ ‫مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون‪ ،‬بەراورد بە ساڵی‬ ‫رابردوو دوو هێندە زیادی کردووە‪ ،‬چەندین مادەی‬ ‫هۆشبەری مەترسیدارو ترسناکیش هێنراونەتە‬ ‫هەرێمی کوردستان‪.‬‬ ‫عەمید كەیوان تۆفیق‪ ،‬بەڕێوەبەری گشتی‬ ‫نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بۆ “زەمەن” وتی‪:‬‬ ‫“ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر بەکارهێنانی مادەی‬ ‫هۆشبەر لە کوردستان دەستگیر کراوون بەراورد بە‬ ‫ساڵی رابردوو زۆر زیاتر بوون رێژەکەش بەردەوام لە‬ ‫بەرزبونەوەدایە”‪.‬‬ ‫رۆژی یەكشەممەی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی‬ ‫كوردستان رایگەیاند‪ :‬لەدەروازەی حاجی ئۆمەران‬ ‫دەست بەسەر ‪ 15‬كیلۆ و ‪ 50‬گرام ماددەی هۆشبەر‬ ‫لە جۆری “كیتامین”دا گیراوە كە مادەیەكی ترسناكە‬ ‫و بۆ یەكەمجارە دەهێنرێتە هەرێم‪.‬‬ ‫بەڕێوەبەری گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان‬ ‫لەوبارەیەوە ئاشكرای كرد؛ بەدەر لەكیتامین چەند‬ ‫مادەیەكی هۆشبەری دیكە لەتاران دروست دەكرێت و‬ ‫دەهێنرێتە هەرێم كە تائێستا لە كوردستان و عێراق‬ ‫ئەو جۆرە مادەیە نەبووە و بەکارنەهێنراوە‪ ،‬هێندە‬ ‫ترسناكە تەنیا بەدەرهێنانی ئەو زەرفەی تێیكراوەو‬ ‫بۆنكردنی‪ ،‬کار لەسەر هۆشی مرۆڤ دەكات‪.‬‬ ‫وتیشی‪“ :‬سااڵنێکی زۆرە بەکارهێنانی مادەی‬ ‫هۆشبەر لە ئێران باڵوبوەتەوەو بەهۆی هاوسنورییەوە‬ ‫لەگەڵ هەرێم‪ ،‬بازرگانی و بەکارهێنانی گواستراوەتەوە‬ ‫بۆ هەرێمی کوردستان”‪.‬‬


‫�هەواڵ‬

‫‪2‬‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫سەرۆكی هەرێم دەسەاڵتی بە جێگرەكانی نەبەخشیوە‬ ‫زەمەن‬ ‫دامەزراوەی سەرۆكایەتی‬ ‫كۆشكی‬ ‫هەرێم بێ بارەگایەو‪ ،‬جێگرەكانیشی تائێستا‬ ‫مەراسیمی دەستبەكاربونیان بۆ نەكراوەو‬ ‫ەسەاڵتەكانیان دیاری نەكراوە‪.‬‬ ‫نزیكەی چوار مانگە نێچیرڤان بارزانی وەك‬ ‫سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی‬ ‫خواردووە‪ ،‬مانگێكە مەرسومی سەرۆكایەتی‬ ‫بۆ جێگرەكانی دەركردووە‪ ،‬بەاڵم هێشتا‬ ‫بینای نوێی سەرۆكایەتی هەرێم دیارنییەو‬ ‫لەبەر نەبوونی شوێنییش جێگرەكانی دەست‬ ‫بەكارنەبوون و دەسەاڵتەكانیان بۆ دیاری‬ ‫نەكراوە‪.‬‬ ‫بەپێی زانیارییەكانی “زەمەن” جێگرەكانی‬ ‫سەرۆكی هەرێم بە فەرمیی دەستبەکار‬

‫نەبوون و شوێنی دەوام و کارکردنیان بۆ‬ ‫دیاری نەكراوە‪ ،‬ئەوەی هەیە بینای وەزارەتی‬

‫سامانە سروشتیەكانە كە بڕیارە بكرێت بە‬ ‫بینای سەرۆكایەتی هەرێم‪.‬‬

‫بەپێی زانیارییەكان كە لە سەرچاوەیەكی‬ ‫ئاگادارەوە دەست “زەمەن” كەوتووە‪ ،‬جێگرانی‬ ‫سەرۆكی هەرێم دەوام ناكەن‪ ،‬سەرۆكی‬ ‫هەرێمیش لەماڵەكەی خۆیدا دەوام دەكات‪،‬‬ ‫دەسەاڵتی بە جێگرەكانی نەبەخشیوە‪ ،‬كە‬ ‫بەشی زۆری پەیوەندی بە نەبوونی شوێنی‬ ‫کارکردنەوە هەیە‪ .‬لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆكایەتی‬ ‫هەرێم هیچ كارێكی نەكردووە بۆ رێكخستنی‬ ‫مەراسیمی دەستبەكاربوونی جێگرانی سەرۆكی‬ ‫هەرێم‪.‬‬ ‫دامەزراوەی‬ ‫دروستكردنی‬ ‫لەدوای‬ ‫سەرۆكایەتی هەرێم لە ساڵی ‪ ،2005‬بارەگای‬ ‫سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە (سەری‬ ‫رەش) بووە‪ ،‬مەسعود بارزانی كە ‪ 12‬ساڵ‬ ‫سەرۆكی هەرێم بوو‪ ،‬دوای وازهێنانی لە‬ ‫پۆستەكەی‪ ،‬تا ئێستا دیدارو میوانداریەكانی‬ ‫هەر لەو بارەگایەدا بەڕێدەكات و گۆڕیویەتی بە‬

‫“بارەگای بارزانی”‪.‬‬ ‫بینای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان‬ ‫كە دەكەوێتە سەر شەقامی ‪ 40‬مەتری هەولێر‪،‬‬ ‫بەرامبەر كونسوڵخانەی توركیا‪ ،‬ماوەیەكە كاری‬ ‫نۆژەنكردنەوەو رێكخستنی دەستی پێكردووە‪،‬‬ ‫بڕیارە بكرێت بە بینای سەرۆكایەتی هەرێم‪.‬‬ ‫جەالل محەمەد‪ ،‬ئەندامی فراكسیۆنی‬ ‫گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە “زەمەن”ی‬ ‫وت‪“ :‬جێگرانی سەرۆكی هەرێم مەرسومیان‬ ‫بۆ دەركراوە‪ ،‬بەاڵم دەستبەكار نەبوون دوای‬ ‫دەست بەكاربونیان دەسەاڵتیان بۆ دیای‬ ‫دەكرێت لەالیەن سەۆكی هەرێمەوە”‪.‬‬ ‫رۆژی ‪8‬ی ئەیلول نێچیرڤان بارزانی‬ ‫مەرسومی دەستبەكاربوونی بۆ هەردوو‬ ‫جێگرەكەی (جەعفەر شێخ مستەفا و‬ ‫مستەفا سەید قادر) دەركرد‪ ،‬تائێستا یەكجار‬ ‫بەفەرمی لەبەردەم میدیاكاندا لەگەڵ نێچیرڤان‬

‫بارزانیدا دەركەوتوون‪ ،‬ئەوەش لەسەردانەكەی‬ ‫ئەمدواییەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری‬ ‫عێراقدا بوو بۆ شاری هەولێر‪.‬‬ ‫ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی كە‬ ‫نەیویست ناوی باڵوبكرێتەوە بە “زەمەن”ی‬ ‫وت‪“ :‬شێخ جەعفەر دێتە هەولێر‪ ،‬بەاڵم نازانم‬ ‫لەكوێ دەوام دەكات‪ ،‬لەبەرئەوەی جێگرانی‬ ‫سەرۆكی هەرێم تائێستا دەسەاڵتیان بۆ دیاری‬ ‫نەكراوەو نوسینگەو شوێنی دەوام كردنیان‬ ‫دیار نییە”‪.‬‬ ‫عوسمان سێدەری ئەندامی فراكسیۆنی‬ ‫یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەوبارەیەوە‬ ‫بە “زەمەن”ی وت‪“ :‬لە ئایندەیەكی نزیكدا‬ ‫دەسەاڵتەكان دابەشدەكرێت بەسەریاندا‪،‬‬ ‫کارەکانی خۆیان الی خۆیانە هیچ‬ ‫كۆبونەوەیەكیان ئەنجام نەداوە بۆئەوەی‬ ‫دەسەاڵتەكان دابەش بكەن”‪.‬‬

‫بە بەهای ‪ 680‬ملیۆن دۆالر‬ ‫پڕۆژەی شەقامی ‪ 100‬مەتری سلێمانی‬ ‫مانگی رابردوو نەوت فرۆشراوە هەفتەی داهاتوو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە‬ ‫زەمەن‬

‫تەنها مانگی رابردوو هەرێمی کوردستان لە‬ ‫رێگەی بۆرییەوە بە بەهای ‪ 680‬ملیۆن دۆالر‬ ‫نەوتی فرۆشتوەو لەو رێژەیەش ‪ 480‬ملیۆن‬ ‫دۆالری وەک داهات دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی‪.‬‬ ‫بەپێی بەدواداچوونی دیسکی ئابوریی‬

‫“زەمەن”‪ ،‬مانگی ئەیلول لە رێگەی بۆری نەوتی‬ ‫کوردستانەوە ‪ 12‬ملیۆن و ‪ 900‬هەزار بەرمیل‬ ‫نەوت رەوانەی بەندەری جەیهانی تورکیا کراوە و‬ ‫بە تێکڕا رۆژانە ‪ 430‬هەزار بەرمیل هەناردە کراوە‪.‬‬ ‫بەراورد بە مانگەکانی پێشوتر ئاستی‬ ‫هەناردەی نەوتی هەرێم کەمیکردوە‪ ،‬ئەوەش‬ ‫بەهۆی جێبەجێکردنی بڕیارێکی ئۆپیکەوە‬ ‫سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردە و‬ ‫بەهۆی پەیوەست بونی بە عێراقەوە‪ ،‬هەرێمیش‬ ‫ئاستی هەناردەی کەمکردوەتەوە و پشکی خۆی‬ ‫بەرکەوتوە‪.‬‬ ‫مانگی رابردو تێكڕای نرخی نەوتی برێنت‬ ‫دۆالربوە‪ ،‬لەبەرئەوەی هەرێمی‬ ‫‪62.83‬‬ ‫کوردستان نەوتەکەی بە ‪ 10‬دۆالر کەمتر لە‬ ‫نرخی جیهانیی دەفرۆشێت‪ ،‬یەک بەرمیل نەوتی‬ ‫بە ‪ 52.83‬دۆالر فرۆشتوە‪.‬‬ ‫بەوەش تێکڕای داهاتی نەوتی هەرێم کە تەنها‬ ‫لە رێگەی بۆرییەوە فرۆشتویەتی گەیشتوەتە ‪681‬‬ ‫ملیۆن و ‪ 507‬هەزار دۆالر‪ ،‬لەو بڕەش ‪ 200‬ملیۆن‬ ‫دۆالری بۆ شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی‬ ‫نەوت چوە‪ ،‬بەوپێیەش داهاتی سافی نەوت کە‬ ‫دەگەڕێتەوەبۆ خەزێنەی گشتی ‪ 481‬ملیۆن و‬ ‫‪ 507‬هەزار دۆالر بوە لە مانگی رابردودا‪.‬‬

‫سەرچین‌ساڵح‬ ‫دەستبەکاربونی شەقامی ‪ 100‬مەتری‬ ‫سلێمانی دوو مانگە چاوەڕوانی بڕیارێکی‬ ‫وەزارەتی شارەوانییە‪ ،‬لەکاتێکدا ‪10‬‬ ‫مانگ پێش ئێستا حکومەتی هەرێم ‪90‬‬ ‫ملیار دیناری بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەکە‬ ‫تەرخانکرد‪.‬‬ ‫پرۆژەی شەقامی ‪ 100‬مەتری سلێمانی‬ ‫‪ 146‬كیلۆمەتر درێژە لە سێ قۆناغ‬ ‫پێكدێت‪ ،‬قۆناغی یەكەم ‪ 32‬كیلۆمەترە‬ ‫لە پردی تاسلوجەوە دەستپێدەكات الی‬ ‫دەمركانەوە شەقامی سلێمانی ‪ -‬عەربەت‬ ‫دەبڕێت‪ ،‬قۆناغی دووەم لە كۆتایی قۆناغی‬ ‫یەكەمەوە دەستپێدەكات بەرەو گۆیژەو‬ ‫بناری گۆیژەو بە تونێلێك دەپەڕێتەوە‬ ‫بۆالی تونێلی پێشڕەو و هەواری شار‪،‬‬ ‫قۆناغی سێیەم لەكۆتایی قۆناغی‬ ‫دووەمەوە دەستپێدەكات تا كەڵەوانانو بۆ‬ ‫سەر شەقامی دوكان ‪ -‬سلێمانی‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫‪ 18‬شەقامی سەربەست كە ئەو قۆناغانە‬ ‫دەبەستێتەوە بەیەكەوەو بە شەقامی‬

‫شەست مەتریی و رێگای سەرەکی‬ ‫سلێمانی ‪ -‬تاسڵوجەوە دەبەسترێتەوە‪.‬‬ ‫خەدیجە عەبدولجەبار‪ ،‬سەرۆكی‬ ‫لیژنەی پالندانانو پڕۆژەكان لە ئەنجومەنی‬ ‫پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد‪،‬‬ ‫دەستكردن بە جێبەجێكردنی پرۆژەی‬ ‫شەقامی ‪ 100‬مەتری سلێمانی تەنیا‬ ‫ئەوەی ماوە وەزارەتی شارەوانی فەرمانی‬ ‫دەستبەكاربوونی كۆمپانیای جێبەجێكار‬ ‫دەربكات‪.‬‬

‫لەو لێدوانەیدا بۆ “زەمەن” رایگەیاند‪:‬‬ ‫پڕۆژەکە دراوە بە كۆمپانیا و ماوەی دوو‬ ‫مانگە لە وەزارەتی شارەوانیەو هەموو‬ ‫رێكارەكانی تەواوبووە تەنیا فەرمانی‬ ‫دەستبەكاربوونی ماوە‪.‬‬ ‫خەدیجە عەبدولجەبار‪ ،‬دەرنەكردنی‬ ‫فەرمانی دەستبەكاربوونی كۆمپانیای‬ ‫جێبەجێكاری بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە‬ ‫پەیوەندی بە نەبوونی بودجەوە هەیەو‬ ‫بودجەی بەردەست نییە بۆ خەرجكردنو‬

‫جێبەجێكردنی پرۆژەكە‪.‬‬ ‫شەقامی ‪ 100‬مەتری سلێمانی ساڵی‬ ‫‪ 2011‬بڕیاری دروستكردنی دراوەو رۆژی‬ ‫‪ 2013/11/6‬لەالیەن عیماد ئەحمەد‪،‬‬ ‫جێگری پێشووتری سەرۆك وەزیرانەوە‪،‬‬ ‫بەردی بناغەی دانراوە‪ ،‬بەاڵم بە پاساوی‬ ‫قەیرانی داراییەوە پرۆژەكە نەخرایە‬ ‫بواری جێبەجێكردنەوە‪ ،‬تا سەرەتای‬ ‫ئەمساڵ جارێکی تر بڕیاری جێبەجێکردنی‬ ‫پڕۆژەکە دەرکرایەوە‪.‬‬ ‫بەپێی دەرخستەی سەرەتایی‬ ‫پرۆژەكە‪ 469 ،‬ملیار و ‪ 900‬ملیۆن دیناری‬ ‫تێدەچێت‪ ،‬وەزارەتی پالندانانی هەرێم لە‬ ‫‪ 2018/12/26‬بڕی تەرخانكراوی پرۆژەی‬ ‫شەقامی ‪ 100‬مەتری سلێمانی بۆ ساڵی‬ ‫‪ 2019‬بە ‪ 90‬ملیار دینار دیاریکردوە‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی ‪%25‬ی پڕۆژەکەی پێ تەواوبکرێت‪.‬‬ ‫كوردۆ عومەر‪ ،‬بەڕێوەبەری راگەیاندنی‬ ‫وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری‬ ‫هەرێم‪ ،‬لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەوە‬ ‫بۆ “زەمەن” وتی‪“ :‬پڕۆژەكە الی شارەوانی‬ ‫سلێمانییە و ئەوان سەرپشك كراون لەوەی‬ ‫كەی دەیخەنە بواری جێبەجێكردنەوە”‪.‬‬

‫پشكۆی ئاگری خۆپیشاندانەکانی بەغدا نەكوژاوەتەوە‬

‫كێ لە پشت خۆپیشاندانەکانی عێراقەوەیە؟‬ ‫زه‌مه‌ن‬ ‫کۆتایی مانگی رابردوو بە بڕیارێکی‬ ‫سەرۆک وەزیران‪ ،‬عەبدولوەهاب ساعدی‪،‬‬ ‫جێگری فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆری‬ ‫عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوەو‬ ‫گواسترایەوە بۆ وەزارەتی بەرگری‪ ،‬ئەوە‬ ‫سەرەتای سەرهەڵدانی توڕەیی خەڵک و‬ ‫بەشێک لە الیەنگرانی و دەرکەوتنی ملمالنێی‬ ‫قوڵی ئەمەریکاو ئێران لەالیەک و ملمالنێی‬ ‫نێوان گروپە شیعییەکان بوو لەالیەکی‬ ‫دیکەوە‪.‬‬ ‫هاوکات لەگەڵ دوورخستنەوەی ساعدی‬ ‫لە پۆستەکەی‪ ،‬ئەو پەیکەرەشی کە لە‬ ‫بەری راستی موسڵ بۆی دورستکرابوو‬ ‫البراو رێگەنەدرا پەردە لەسەری البدرێت‪،‬‬ ‫ئەوەش ناڕەزایەتی بەشێکی خەڵکی‬ ‫موسڵی لێکەوتەوە‪ ،‬دواتر ناڕەزایەتییەکان‬ ‫گواسترانەوە بۆ گۆڕەپانی تەحریری بەغداو‬ ‫پاشان پریشکی خۆپیشاندانەکان هەشت‬ ‫پارێزگای عێراقی گرتەوە‪ ،‬داواكارییەكانیان‬ ‫بۆ خزمەتگوزاریی و هەلی كار گۆڕدرا‪.‬‬ ‫گرژیی و ئاڵۆزیی و رژانی خوێنی ‪104‬‬ ‫خۆپیشاندەرو برینداربوونی زیاتر لە ‪6000‬‬ ‫کەس دەرەنجامەکەی بوو‪.‬‬ ‫فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی‪،‬‬ ‫لە مەدینە سەدری بەغدا گەورە بووە‪ ،‬بە‬ ‫کەسێکی سەربازیی پیشەیی ناسراوە‪ ،‬لە‬ ‫دوای ساڵی ‪ 2014‬زیاتر وەک پاڵەوانی شەڕی‬ ‫داعش ناسێنرا‪ ،‬تکریت و بێجی و حەویجەو‬ ‫فەلوجەو رومادی و دواجاریش موسڵ بە‬ ‫سەرۆکایەتی ئەو لە دەستی داعش دەرهێنرا‪،‬‬ ‫ئەمەریکا پاڵپشتی تەواوەتی دەکرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دواجار لەژێر فشاری ئێران و بەشێکی‬ ‫گروپەکان حەشدی شەعبی لە پۆستەکەی‬ ‫دوورخرایەوە‪ ،‬ئەوەش ناکۆکی قوڵی خستە‬ ‫ناو ماڵی شیعەکانەوەو سەدرو مالیکی و‬ ‫عەبادی و بەشێکی زۆری گروپە چەکدارەکانی‬ ‫نزیک لەو رەوتەی توڕەکرد‪.‬‬ ‫عێراق لە ریزبەندی یەکەمینەکانی واڵتانی‬

‫گەندەڵە لەسەر ئاستی جیهان‪ ،‬لە دوای‬ ‫ساڵی ‪2003‬ەوە زیاتر لە ‪ 450‬ملیار دۆالری‬ ‫لێ بەهەدەر دراوەو زیاتر لە ‪%22‬ی گەنجانی‬ ‫واڵتەکە بێکارن و رۆژانە زیاتر لە ‪ 3‬ملیۆن‬ ‫و ‪ 500‬هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات‪،‬‬ ‫بەاڵم ‪ 125‬ملیار دۆالر قەرزارە‪ ،‬خەڵکە بێکارو‬ ‫هەژارەکەی تەنها دوو دروشمی حەماسییان‬ ‫بەسە بۆ ئەوەی بڕژێنە سەر شەقامەکان‪،‬‬ ‫لەهەمانکاتدا بووەتە گۆڕەپانی یەکالیی‬ ‫کردنەوەی شەڕی ئێران و ئەمەریکا‪ ،‬هەر‬ ‫بڕیارو رووداوێکی بچووک بەسە بۆ ئەوەی‬ ‫سەدان خۆپیشاندەری توڕە بڕژێنە سەر‬ ‫شەقامەکان و تەڕو وشک پێکەوە بسوتێنن‪.‬‬ ‫بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی‬ ‫ناوخۆیی جیهانی‪ ،‬خۆپیشاندانەکانی‬ ‫ئەمجارەی عێراق جیاواز لە خۆپیشاندانەکانی‬ ‫پێشوو لەژێر ناوی هەژاریی و بێکاری و کەمی‬ ‫خزمەتگوزاریی‪ ،‬بۆ یەکەمجار پێکدادانی‬ ‫بەرژەوەندییەکانی الیەنە ناکۆکەکانی شیعە‬ ‫بوو کە دابەش بوون بەسەر دژایەتی و‬ ‫پشتیوانیی ئێراندا‪.‬‬ ‫موقتەدا سەدر مانگێک لەمەوبەرو لە‬ ‫شەوی ‪5‬ی ئەیلول لە تویتێكدا ماڵئاوایی‬ ‫لە عێراق کردو نووسی‪ :‬ماڵئاوا نیشتیمان‪،‬‬ ‫ئەم راگەیاندنە بەمانای كۆتایی حكومەتی‬ ‫عێراقی دێت‪ ،‬بەمانای گۆڕانی دەوڵەتەوە‬ ‫دێت لە دەوڵەتێكەوە كە یاسا حوكمی‬ ‫دەكات بۆ دەوڵەتی ئاژاوە‪ ،‬بۆیە ئەگەر‬ ‫دەوڵەت ڕێوشوێنی توند نەگرێتەبەر (دژی‬ ‫گەندەڵكاران) ئەوا من بێبەری بوونی خۆم لە‬ ‫حكومەت رادەگەیەنم‪.‬‬ ‫لە دوای ئەم تویتە سەدر راستەوخۆ‬ ‫چوو بۆ شاری قومی ئێران بۆ بەشداریكردن‬ ‫لە یادی عاشوراو نەگەڕایەوە بۆ عێراق‪،‬‬ ‫لەکاتێکدا پێشتر خۆی سەرکردایەتی‬ ‫بەشێکی زۆری خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی‬ ‫تەحریری بەغدای دەکرد‪.‬‬ ‫سەرەتای خۆپیشاندانەکانی عێراق‬ ‫رۆژی سێشەممەی رابردوو بە خۆپیشاندان‬ ‫و ناڕەزایەتی هێمنانەو رۆژی چوارشەممە‬ ‫گۆڕدرا بۆ خۆپیشاندانی بەرفراوان و پریشکی‬

‫ئاگرەکە بەسرەو میسان و زیقارو نەجەفی‬ ‫گرتەوەو شەوی چوارشەممە خۆپیشاندانەکان‬ ‫گۆڕان بۆ روبەڕوبونەوەو توندوتیژیی و‬ ‫پێکدادانی چەکداریی تا درەنگانی شەو‬ ‫پێکدادان لە بەغداو میسان بەردەوام بوو‪،‬‬ ‫تا ئەو کاتەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق‬ ‫و الیەنە سیاسییەکان کۆبوونەوەو دواتر‬ ‫عادل عەبدولمەهدی بڕیاری قەدەغەکردنی‬ ‫هاتوچۆی راگەیاند‪.‬‬ ‫بەوتەی چاودێرانی دۆخی سیاسی و‬ ‫ئەمنی عێراق‪ ،‬رەنگە هۆكاری رووكەشی‬ ‫خۆپیشاندانەكان گەندەڵی و دانەمەزراندن‬ ‫و بێكاری و خراپی دۆخی ئابووری و‬ ‫خزمەتگوزارییەكان بێت‪ ،‬بەاڵم ئەم هۆكارانە‬ ‫تەنها رووكەشن و چەندین ساڵە بوونی‬ ‫هەیەو تازە نییە‪ ،‬بۆیە هۆكاری راستەقینەی‬ ‫خۆپیشاندانەكان ملمالنێی ئەمەریكاو ئێرانە‪،‬‬

‫چونکە وا بڕیاربوو ئەم هەفتەیە پەرلەمانی‬ ‫عێراق لەسەر پرسی هێرشەكانی ئیسرائیل‬ ‫بۆ سەر حەشدی شەعبی و دەركردنی هێزە‬ ‫بیانیەكان لە رێگای پڕۆژە یاسایەكەوە‬ ‫كۆببێتەوە‪ ،‬كە ئەوەش شەرعیەتی هێزەكانی‬ ‫ئەمەریكا لەعێراق دەخاتە ژێر پرسیارەوە‪،‬‬ ‫ئەوەش ئەوەندەی دیکە ئەمەریکای توڕەکردو‬ ‫کەوتە ملمالنێوە لەگەڵ ئێران بۆ گۆڕینی‬ ‫حکومەتی عێراق‪.‬‬ ‫وەک هەوڵێکیش بۆ جێبەجێکردنی‬ ‫داواکاریی خۆپیشاندەران‪ ،‬ئەنجومەنی‬ ‫وەزیران ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد‪ ،‬کە وەک‬ ‫قۆناغی یەکەم ‪ 17‬بڕیار دەرکرا‪ ،‬لەوانە؛‬ ‫دابەشکردنى زەوى نیشتەجێبوون بۆ ئەو‬ ‫کەسانەى داهاتێکى دیاریکراوو کەمیان‬ ‫هەیە لە بەغداو پارێزگاکانى دیکەى عێراق‪،‬‬ ‫هەروەها تەواوکردنى رێکارەکانى دابەشکردنى‬

‫‪ 17000‬یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو کەسانەى‬ ‫کە داهاتیان دیاریکراوە لە پارێزگاى بەسڕە‬ ‫لەماوەى کەمتر لە چوار هەفتەدا‪ .‬دانان و‬ ‫جێبەجێکردنى بەرنامەى ‪ 100.000‬یەکەى‬ ‫نیشتەجێبوون لە تەواوى پارێزگاکانداو ئەو‬ ‫پارێزگایانەى کە هەژارترینن پێشەنگ بن‬ ‫و ئەم بڕیارە زیاتر پارێزگا هەژارنشینەکان‬ ‫دەگرێتەوە‪.‬‬ ‫هەروەها ‪ 150.000‬کەس کە تواناى‬ ‫کارکردنیان نییە یان لە کارەکانیان‬ ‫دوورخراونەتەوە‪ ،‬مانگانە ‪ 175.000‬دیناریان‬ ‫پێدەدرێت بۆ ماوەى سێ مانگ کە بڕى‬ ‫تەرخانکراو‪ ،‬لەگەڵ پێدانى هاوکاری چاودێرى‬ ‫کۆمەاڵیەتى بۆ ئەو خێزانانەی سودمەند‬ ‫نەبوون بە بڕى ‪ 600‬هەزار دینار بۆ هەر‬ ‫خێزانێک‪.‬‬ ‫هاوکات وەزارەتى بەرگرى عێراق لە‬

‫رۆژى ‪15‬ی ئەم مانگە دەرگای خۆبەخشی‬ ‫وەرگرتنى گەنجانى تەمەن ‪ 18‬بۆ ‪ 25‬ساڵ‬ ‫دەکاتەوە لەڕێى ئەلکترۆنى و شێوازى‬ ‫راستەوخۆوە‪ ،‬لەالیەکی دیکەوە وەزارەتى‬ ‫پەروەردە رێوشوێنى پێویست دەگرێتە بەر‬ ‫بۆ دامەزراندنی وانەبێژە خۆبەخشەکان لە‬ ‫پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى ‪2020‬دا‪.‬‬ ‫سەبارەت بە قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی‬ ‫ئەمدواییەش‪ ،‬بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی‬ ‫وەزیران ئەو کەسانەى لە خۆپیشاندانەکاندا‬ ‫کوژراون هەموو جۆرە هاوکارییەک‬ ‫دەیانگرێتەوەو مووچەو دەرماڵەی شەهید‬ ‫دەدرێت بە وارسەکانیان‪ ،‬ئەو کەسانەى‬ ‫کە بریندار بوون لە خۆپیشاندەران و هێزە‬ ‫ئەمنییەکان بێبەرامبەر هاوکارى دەکرێن‪.‬‬ ‫لە دوای ئەو زنجیرە بڕیارانەو رێوشوێنە‬ ‫توندەکانی حکومەت بۆ روبەڕوبونەوەی‬ ‫خۆپیشاندەران و پەیامێکی توندی سیستانی‬ ‫دوای روبەڕوبونەوەکانی نێوان میلیشیاکانی‬ ‫سەر بە سەدرو عەسائیبی ئەهلی حەق‪،‬‬ ‫لە رۆژی یەکشەممەوە خۆپیشاندانەکان‬ ‫خاوبونەوە‪ ،‬بەاڵم بەشێوەی پچڕپچڕ‬ ‫بەردەوام بون‪ ،‬دوای هێرشکردنە سەریان‬ ‫زۆرینەی کەناڵە عێراقییەکان روماڵی‬ ‫خۆپیشاندانەكانیان ڕاگرت‪ ،‬ئینتەرنێت و‬ ‫بەشێکی تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکان سنوردار‬ ‫کران‪ ،‬پردی پەیوەندیی و دەنگی‬ ‫خۆپیشاندەران کز کراوە و بەرەو کپ بوون‬ ‫رۆیشت‪ .‬بەاڵم دۆخەگە پەلی بۆ ئاڵۆزی‬ ‫كێشاوە و شەوان جۆرێك لە روبەڕوبونەوەی‬ ‫خۆپیشاندەران گروپە چەكدارەكان هەیە‪.‬‬ ‫ئەوە ویستی براوەی خۆپیشاندانەکان‬ ‫بێت‪ ،‬تاڕادەیەکی زۆر بە دۆڕاوی دەرچوو‪،‬‬ ‫بەاڵم دەرەنجام خوێنی ‪ 104‬کەسی عێراقیی‬ ‫لەسەر شەقامەکان رژاو زیاتر لە ‪6000‬‬ ‫کەسیش بریندار بوون‪ ،‬داواکارییەکان و‬ ‫بێکاری و هەژاری و بێالنەیی وەک خۆیان‬ ‫مانەوەو لە هەر چرکەیەکدا بێت تەنها‬ ‫پریشکێکی بچوکی بەسە بۆ ئەوەی بڵێسە‬ ‫بسێنێت‪ ،‬بەاڵم نازانرێت ئەمجارە ئاگرەکە‬ ‫کوێ دەسوتێنێت؟‪.‬‬


‫بۆچی بەرگی دووەمی یاداشتەكانی مام جەالل باڵوناکرێتەوە؟‬ ‫ماوەی زیاتر لە‬ ‫ئێران باس لە‬ ‫دووەمی “پاش‬ ‫بیرەوەرییەکانی‬

‫زەمەن ‪ -‬هەولێر‪:‬‬ ‫چوار ساڵە میدیاكانی‬ ‫باڵوكردنەوەی بەرگی‬ ‫شەست ساڵ‪ ،‬ژیانو‬ ‫جەالل تاڵەبانی ‪ -‬پس از شصت سال‪،‬‬ ‫زندگی و خاطرات جالل طالبانی”‬ ‫دەكەن‪ ،‬بەاڵم هێشتا باڵونەكراوەتەوە‪،‬‬ ‫ئامادەکاری ئەم بیرەوەرییانە دەڵێت‪:‬‬

‫“هۆکاری باڵونەکردنەوەی نازانم”‪.‬‬ ‫بەرگی دووەمی ئەم بیرەوەرییانە‪،‬‬ ‫گرنگترین قۆناغە سیاسییەكانی ژیانی مام‬ ‫جەالل لەخۆدەگرێ‪ ،‬كە لەساڵی ‪1967‬ەوە‬ ‫دەستپێدەكات تا ساڵی ‪ ،2005‬واتە لە‬ ‫ملمالنێی جەاللیو مەالییەوە تا ئەو کاتەی‬ ‫تاڵەبانی دەبێتە سەرۆك كۆماری عێراق‪.‬‬ ‫قانعی فەرد كە لە بەهاری ‪2016‬دا‬

‫گەڕایەوە بۆ كوردستانو بەنیازبوو‬ ‫بەرگی دووەمی بیرەوەرییەكانی مام‬ ‫جەالل بەفارسیو كوردیو عەرەبی پاش‬ ‫چاپكردنی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان‪،‬‬ ‫لەیادی ‪ 40‬ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی‬ ‫نیشتمانی لەكوردستان باڵوبێتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫چاوەڕوانییەكەی نەهاتەدیو گەڕایەوە‬ ‫بۆ دەرەوەی واڵتو وتی‪“ :‬نازانم بۆ‬

‫باڵوکردنەوەی راگیراوە”‪.‬‬ ‫یەكێك لەو هۆكارانەی كە وەک‬ ‫باسدەكرێ باڵوكردنەوەی بەرگی دووەمی‬ ‫دواخستووە‪ ،‬كۆچی دوایی د‪.‬كەمال فوئاد‬ ‫ ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی‬‫یەكێتییە‪ ،‬كە هاوكارێكی گەورەو گرنگی‬ ‫ئامادەكاری ئەم بیرەوەرییانە بووە‪.‬‬ ‫بۆ ل‪٣‬‬

‫مەزڵوم کۆبانێ‪:‬‬

‫ئێستاش هیوامان‬ ‫وایە ترەمپ‬

‫پاشگەز بێتەوە‬

‫‪www.zamenpress.com‬‬ ‫رۆژنامەیەکی سیاسیی گشتییە‬

‫ژمارە (‪ )37‬سێشەممە ‪2019/10/8‬‬

‫سەرۆكی پەرلەمان لە دیدارێكی تایبەتی‬

‫ل‪7‬‬ ‫‪ 2٤‬الپەڕە‬

‫نرخ ‪ 500‬دینار‬

‫دا‪:‬‬

‫داوا لە حیزبەکان دەکەم شەڕی خۆیان نەهێننە پەرلەمان‬ ‫زەمەن ‪ -‬هەولێر‪ :‬د‪.‬رێواز فایەق‪ ،‬دەڵێت‪:‬‬ ‫پرۆژەیاسای چاكسازیی سێ رەهەندی هەیە كە‬ ‫یەكێكیان سیاسییەو پەیوەستە بە هەزاران كادری‬ ‫خانەنشینكراوی حیزبەكانەوە‪ ،‬پرۆژەكە هەڵگری‬ ‫چەندین گرێیەو دەبێت بەیەكەوە گرێكان بكەینەوە‪.‬‬ ‫سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە یەكەمین‬ ‫چاوپێكەوتنی میدیای نوسراودا لەگەڵ “زەمەن”‬ ‫ئاماژە بۆ ئەوەدەكات‪ ،‬حكومەتی هەرێم ئەگەر بیەوێت‬ ‫ریفۆرم بباتە پێشەوە‪ ،‬دەبێت بابەتی خەرجی و داهات‬ ‫بەشێوەی هاوتەریب چاكسازیی تێدا بكات‪ ،‬زۆر گرنگە‬ ‫كە هاواڵتیانی هەرێم بزانن داهاتی نەوت و خاڵە‬ ‫سنوورییەكان و ناوخۆ و باج چەندە؟‪.‬‬ ‫ئاشکرای کرد؛ پڕۆژەیەکیان لەبەردەستە بۆ‬ ‫تاپۆکردنی هەزاران خانوو کە بە زێدەڕۆیی دروستکراون‪،‬‬ ‫وتیشی‪“ :‬داوام لە حیزبەکان کردووە لە دەرەوەی‬ ‫پەرلەمان لەسەر دەستور رێککەون”‪.‬‬ ‫لە ل‪ 4‬دا دەقی چاوپێكەوتنەكە باڵوكراوەتەوە‬

‫ئێرانیەكان هۆشداریی دەدەنە بەرپرسانی‬ ‫هەرێم پشتیوانی خۆپیشاندانەكان نەکەن‬

‫زەمەن ‪ -‬هەولێر‪ :‬دەسەاڵتدارانی‬ ‫ئێران‪ ،‬هۆشداریی دەدەنە بەرپرسانی‬ ‫هەرێم‪ ،‬لە هەولێرو بەغدا کە بەهیچ‬ ‫شێوەیەک پشتگیریی خۆپیشاندانەکانی‬ ‫عێراق نەکەن‪.‬‬ ‫سەرچاوەیەكی ئاگادار بە “زەمەن”ی‬ ‫راگەیاند‪ :‬ئێرانییەكان بە بەرپرسانی‬ ‫بااڵی كوردیان لە هەرێم و بەغدا وتووە‬ ‫“الیەنداریی خۆپیشاندانەکانی بەغداو‬ ‫شارەکانی دیکەی عێراق نەكەن و‬

‫پێویستە پشتگیریی مانەوەی عادل‬ ‫عەبدولمەهدی بكەن لە پۆستەکەی”‪.‬‬ ‫بەوتەی سەرچاوەکە‪ ،‬لە چەند رۆژی‬ ‫رابردوودا ئیرەج مەسجدی‪ ،‬باڵیۆزی ئێران‬ ‫لە بەغدا سەردانی نێچیرڤان بارزانی و‬ ‫مەسرور بارزانی كردووەو هۆشداری‬ ‫پێداون كە نابێت كورد الیەنگریی‬ ‫خۆپیشاندانەكانی عێراق بكات‪.‬‬ ‫ئەوە لەکاتێکدایە‪ ،‬رۆژی چواری ئەم‬ ‫مانگە‪ ،‬نێچیرڤان بارزانی بەیاننامەیەكی‬

‫لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەغداوە‬ ‫باڵوكردەوەو لەبارەی داواكارییەکانی‬ ‫رایگەیاند‪:‬‬ ‫خۆپیشاندانەكانەوە‬ ‫خۆپیشاندانى مەدەنى و ئاشتییانە‪،‬‬ ‫مافێکى دەستووریى پارێزراوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نابێت بۆ توندوتیژى و پێکدادان و‬ ‫نانەوەى پشێوى و دهرچوون له ياسا‬ ‫بگۆڕێت و ههڕهشه له ئاسايشى گشتى و‬ ‫تێكدان و ههڵوهشاندنهوهى دامهزراوهكانى‬ ‫دهوڵهت بكات‪.‬‬

‫د‪.‬مەحمود عوسمان‪ :‬چاکسازى نەکرێت خۆپیشاندان هەرێمیش دەگرێتەوە‬ ‫زەمەن ‪ -‬سلێمانی بڕیار نامیق‬ ‫مەحمود عوسمان سیاسەتمەدارى کورد‬ ‫هۆشداریی دەداتە دەسەاڵتدارانی هەرێمی‬ ‫كوردستان و دەڵێت “ئەگەری ناڕەزایی و‬ ‫هەیە”‪،‬‬ ‫خۆپیشاندان‬ ‫ئەوەش لەحاڵەتێكدا‬

‫ئەگەر ئەو بەرنامەیە جێبەجێنەكرێت كە‬ ‫الیەنەكان لە پێكهێنانی كابینەی نوێی‬ ‫حكومەتدا لەسەری رێككەوتوون‪.‬‬ ‫ئەو هۆشدارییەی مەحمود عوسمان لەڕێی‬ ‫“زەمەن”ەوە بۆ سەركردایەتی كوردو حكومەتی‬ ‫هەرێم‪ ،‬هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانی‬

‫هاواڵتیانی عێراق‪ ،‬كە بەهۆی نەبوونی‬ ‫خزمهتگوزاریی و ههلی كارهوه لەسهرهتای ئهم‬ ‫مانگهوه لهبهغدا دهستیپێكردووە‪.‬‬ ‫مەحمود عوسمان وتی‪“ :‬کاریگەرییەکانى‬ ‫ئەم خۆپیشاندانە بۆ سەر هەرێمى کوردستان‬ ‫بەجۆرێکە رەنگە خراپ بشکێتەوە”‪ ،‬ئەو‬

‫لە کەرکوک لیست دروستدەكەم و‬ ‫باوەڕم بە پرسی نەتەوەیی نییە‬

‫ل‪5‬‬

‫سەرۆكی هەرێم دەسەاڵتی بە جێگرەكانی نەداوە‬ ‫زەمەن ‪ -‬هەولێر‪ :‬كۆشكی دامەزراوەی‬ ‫سەرۆكایەتی هەرێم بێ بارەگایەو‬ ‫مەراسیمی‬ ‫تائێستا‬ ‫جێگرەكانیشی‬ ‫نەكراوەو‬ ‫بۆ‬ ‫دەستبەكاربوونیان‬ ‫دەسەاڵتەكانیان دیاری نەكراوە‪.‬‬ ‫نزیكەی چوار مانگە نێچیرڤان بارزانی‬

‫وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوێندی‬ ‫یاسایی خواردووە‪ ،‬مانگێكە مەرسومی‬ ‫سەرۆكایەتی بۆ جێگرەكانی دەركردووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هێشتا بینای نوێی سەرۆكایەتی هەرێم دیار‬ ‫نییەو لەبەر نەبوونی شوێنیش جێگرەكانی‬ ‫دەستبەكارنەبوون و دەسەاڵتەكانیان بۆ‬

‫دیاری نەكراوە‪.‬‬ ‫جەالل محەمەد‪ ،‬ئەندامی فراكسیۆنی‬ ‫گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە “زەمەن”ی‬ ‫وت‪“ :‬جێگرانی سەرۆكی هەرێم مەرسومیان‬ ‫بۆ دەركراوە‪ ،‬بەاڵم دەستبەكار نەبوون”‪.‬‬ ‫بۆ ل‪2‬‬

‫مەرجە نوێیەکانی هاوردەکردنی‬ ‫ئۆتۆمبێلی الفاو و لێدراو باڵودەکاتەوە‬ ‫زەمەن ‪ -‬سلێمانی‪ :‬بە مەرج و تا کۆتایی‬ ‫مانگی داهاتوو رێگە بە هاوردەکردنی ئەو‬ ‫ئۆتۆمبێالنە دەدرێت کە لێدراون و تەنها لە‬ ‫سنوری باشماخ ‪ 16٣0‬ئۆتۆمبێل چاوەڕوانی‬ ‫رێگەپێدانی هاتنە ناوەوەن‪.‬‬ ‫بەپێی کۆنوسی لیژنەیەکی هاوبەشی‬ ‫وەزارەتی ناوخۆو دارایی‪ ،‬بە کۆمەڵێک‬ ‫مەرجەوە رێگە بە هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێالنە‬ ‫دەدرێت‪ ،‬کە لێدراوییان هەیەو لە پشکنین‬ ‫دەرنەچوون و تا کۆتایی مانگی ‪ 11‬دەرفەت‬ ‫دەدرێتە کۆمپانیاکان بۆ هێنانە ناوەوەی ئەو‬ ‫ئۆتۆمبێالنە‬ ‫عەمید فەرەیدون عومەر‪ ،‬بەڕێوەبەری‬ ‫گشتی هاتوچۆی سلێمانی و ئەندامی لیژنە‬

‫هاوبەشەکە لەوبارەیەوە بە “زەمەن”ی راگەیاند‪:‬‬ ‫ئەو ئۆتۆمبێالنەی بڕوانامەی (سی‪.‬ئۆ‪.‬سی)‬ ‫یان بۆ نەكراوە لەسەر سنورەکان ماونەتەوە‬ ‫تا ‪ 2019/11/1‬و بەپێی رێنماییەكی نوێی‬ ‫وەزارەتی ناوخۆ دەتوانرێت بڕوانامەکەیان بۆ‬ ‫بکرێت و لە كوالێتی كۆنترۆڵ دەبێت دەربچن‪،‬‬ ‫ئەگەر دەرنەچن داخڵی هەرێم ناكرێن‪.‬‬ ‫بەپێی رێنماییە نوێیەکەی وەزارەتی ناوخۆ‪،‬‬ ‫نابێت ئۆتۆمبێلی الفاو یان لێدراوی قورس و‬ ‫محەوەر داخڵی هەرێم بکرێن‪.‬‬ ‫جۆرێكی تری ئەو ئۆتۆمبێالنەی كە‬ ‫گرفتیان هەیە ئەوانەن‪ ،‬كە لە پشکنینەکان‬ ‫دەرنەچوون و كارئاسانییان بۆكراوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە پشكنینی هاتوچۆ دەرناچن‪ ،‬ئەو جۆرە‬

‫ئۆتۆمبێالنەن كە گیروگرفتی گەورەیان هەیەو‬ ‫لێدراوەكانیان قورسەو كاریگەری لەسەر‬ ‫توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەكان هەیە‪ ،‬ئەگەرچی‬ ‫هاتونەتە ناوەوەی هەرێم‪ ،‬بەاڵم رێگەیان‬ ‫پێنادرێت تۆمار بكرێن‪ ،‬وەك كارئاسانیەكیش‬ ‫بۆ ئەو كۆمپانیایانەی هاوردەی كردوون رێگەیان‬ ‫پێدەدرێت ببرێنە دەرەوە هەرێم و واڵتێكی تر‪.‬‬ ‫بەپێی رێنماییە نوێیەکە ئەو كۆمپانیایانەی‬ ‫کە پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكان دەكەن لە‬ ‫مەرزەکانی (باشماخ‪ ،‬پەروێزخان‪ ،‬حاجی‬ ‫ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل) كارئاسانی بۆ‬ ‫ئەو جۆرە ئۆتۆمبێالنە بكەن کە پێچەوانەی‬ ‫رێنماییە نوێیەكانی وەزارەتی ناوخۆن‪ ،‬ئەوا بە‬ ‫بڕی ‪ 50‬ملیۆن دینار غەرامە دەكرێن‪.‬‬

‫نمونەی هێنایەوە “گفتوگۆکانى نێوان هەرێم‬ ‫و بەغداد رادەگرێت‪ ،‬زۆر شتى تریش لەنێوان‬ ‫هەرێم و بەغداد دەوەستێت و كاریگەری دەبێت‬ ‫لەسەر هەرێم”‪.‬‬ ‫لەبارەی ئەوەی ئەگەر هەرێمى کوردستان‬ ‫چاکسازى نەکات چى روودەدات؟‪ ،‬مەحمود‬

‫عوسمان كە نیو سەدەیە سیاسەت دەكات‪،‬‬ ‫وتی‪“ :‬بەدڵنیاییەوە زیانى خۆى دەبێت‪،‬‬ ‫چونکە ئەو بەرنامەیەی كە الیەنەکان لەسەری‬ ‫رێککەوتوون‪ ،‬ئەگەر جێبەجێنەکرێت ئەوا‬ ‫حزبەکان خۆیان بڕیاردەدەن چی دەکەن‪،‬‬ ‫بەاڵم لەسەر ئاستى جەماوەرى ئەگەرى‬

‫ناڕەزایى و خۆپیشاندان دەکرێت”‪ .‬بەاڵم بەالی‬ ‫ئەوەوە سەیرە‪ ،‬كە خەڵكی هەرێمی كوردستان‬ ‫لەسەر ناڕەزایی بەردەوام نابێت و وتی‪“ :‬بۆ‬ ‫نمونە لە ‪17‬ى شوباتی ‪ 2011‬خۆپیشاندان‬ ‫کرا‪ ،‬بەاڵم دواجار کۆتاییپێهات بێئەوەى هیچ‬ ‫گۆڕانکارییەک رووبدات”‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.