4
سەرنووسەر
ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
سیروان رەشید
سەرپەرشتیار
کامەران سوبحان
هیوا قادر :هیچ پانتاییەک لەبەردەم خەیاڵدا بچووک نییە
*رووداوە گرنگەکانی رۆمانەکە ،لە یەک شوێندا واتە لە ماڵی پشیلەکاندا روودەدەن ،بۆچی ئەم پانتاییە بچووکەت هەڵبژارد و چۆن توانیت ئەم هەموو بەرکەوتن و رووداوانە بخولقێنیت؟ هیچ پانتاییەک لەبەردەم خەیاڵدا بچووک نییە،ئەگەر تۆ لە ژوورێکدا بە تەنها دامبنێیت ،ئەوا ئەتوانم لە رێی بەرد و لم و چیمەنتۆی دیوارەکانەوە ،کاشی و بۆیاخییەوە ،دەرگا و پەنجەرەکانییەوە ،بێمەوە دەرەوە و بەدوای چیرۆکی ئەو بەردەدا بگەڕێم کە ئەو ژوورەی لێ دروست کراوە ،هی چ شاخێکە ،کانەکەی لە کوێیە ،کێ کاری تیا کردووە ،کێ هێناوییەتی بۆ شار و فرۆشتوێتی ،چ وەستایەک ئەو خشتانەی داناوە، ئیتر ئەم وردەکارییە بۆ هەموو ئەو شتانەی لەو ژوورەدا بەکارهاتووە راستە و ئەتوانیت ئەندێشەی خۆت بخەیتە گەڕ .بۆیە هەرگیز هیچ شوێنێک بچووک نییە لەبەردەم ئەندێشەکردن و خەیاڵدا .هەرگیزیش هیچ مرۆڤێک ناتوانێت لە ژیاندا تەواو تەنهابێت و لە هەموو شت دابڕێت ،ئەبێت هەر شتێک هەبێت بتبەستێتەوە بەوانی ترەوە .بەاڵم لەو کاتەوە تەنهایی مرۆڤ دەستپێدەکات، کە ئیدی توانای دروستکردنی پردی نەمێنێ لە رێی شتەکانەوە بۆ گەیشتن بەوانی تر .دیارە لێرەدا مەبەستم ئەو پرسیارە وجوودییەی تەنیایی مرۆڤ نییە لەبەردەم پرسیارەکاندا .بە پێچەوانەوە ،ئەو جێیەی کە ماڵی پشیلەکانە زۆر گەورەیە ،من تەنیا توانیوومە رووداوەکانی مانگێکی بخولقێنم ،خۆ ئەگەر رووداوەکان دابەشبکرانایە بەسەر ساڵێکدا رەنگە رۆمانەکەم ببوایە بە چەندان بەشی قەبارە گەورە و جیاواز .من وەک خۆم حەزم لە ئیشکردنە لەناو پانتاییە بچووکەکاندا ،لە رێی ئەو پانتاییانەوە باشتر پانتاییە گەورەکان ئەبینم. هەندێکجار پانتاییە گەورەکان هەڵخەڵەتێنەر و لە خشتەبەرن ،زیاتر خەڵکە سیاسییەکان عاشقی پانتاییە گەورەکانن .پانتایە بچووکەکانیش هی لێکۆڵەرەوە و نووسەر و شاعیرەکانن .بۆ ئەوەشی بتوانیت دەست بخەیتە سەر نوقسانی ناو پانتایی گەورەکان ،ئەبێت بە ناو دەروونی مرۆڤ و شتە بچووکاندا شۆڕبیتەوە ،بۆ ئەوەی لەو کاریگەریانە تێبگەیت کە لەسەر خەیاڵ و بیرکردنەوەی مرۆڤەکانە. *ماڵی پشیلەکان ،رۆمانێکە تێمای ئیشکردنی لەسەر ژیانی پشیلەیە و لەوێشەوە خەم و کێشەی مرۆڤی نوێ دەردەخات ،بۆچی ئەم بابەتەت هەڵبژارد بۆ نووسینی رۆمانەکە؟ من پێموایە کێشەی هەموو مرۆڤەکانی سەر گۆیزەوی هاوبەشییەکی قووڵیان لەگەڵ یەکتریدا هەیە ،تەنیا جیاوازییەک ئەگەر هەبێت لە وردەکارییەکاندایە ،دەنا لە نەخشە گشتییەکەدا کێشەکانی مرۆڤ زۆر هاوبەش و تەڤلی هەڤن .ئێمە وەک کورد ،جەنگەکان و تراژیدیا یەکبەدوای یەکەکان بەرچاویان گرتووین ،بە خۆیانەوە سەرقاڵیان کردووین و وایان لێ کردووین نەمانپەرژێتە
کورد لەو گەڕان و چێژە بێبەری بکەین .ئێمە نابێت بهێڵین تراژیدیاکان لەگەڵ خۆیاندا غەرقی بێ خەیاڵی و مەینەتیمان بکەن .راستە کوردبوون بەشی شێری بریتییە لە تراژیدیا بەردەوامەکانی ،بەاڵم ژیاندۆستیش گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی ئیرادەمان ئەکتیڤ و بەهێزتر بکات .بەشێکی زۆری ئەم رۆمانە باس لە مەنفاو مرۆڤ و تەنهاییەکانی ئەکات لە رێی پشیلەکانەوە ،مرۆڤی کوردیش یەکێکە لەو ئەتنییە کۆچبەرانەی کە وەک با بە هەموو دنیادا باڵوبووەتەوە، من وەک نووسەری ئەم رۆمانە پێموایە باسم لە خەمی ئینسانی کورد و ئەو کۆچبەرانەی تر کردووە کە وەک کورد لە دەرەوەی واڵتی خۆیاندا ئەژین .بۆیە پێموانییە تێمای ئەم رۆمانە ،تێمایەک بێت بۆ هەڵهاتن لە خەمی ئینسانی کورد و پرسیارە زیندووەکەی بۆ گەڕان بە دوای شوناسی خۆیدا.
(هیوا قادر) لە نوێترین بەرهەمیدا بە ناوی رۆمانی (ماڵی پشیلەکان) هەوڵیداوە لە رووبەرێکی بچووکی وەک ماڵێکدا ،خەیاڵێکی فراوان پێشکەش بە خوێنەران بکات .ئەم گفتوگۆیە لەگەڵ ئەو شاعیر و رۆماننووسە ،بەرەنجامی خوێندنەوەی رۆمانەکەیە و وەاڵمی ئەوە ،بۆ پرسیارەکانی ئێمە لەسەر تەکنیک و شێوازی نووسینی رۆمانەکە. سازدانی :ئیدریس عەلی سەر مرۆڤ بوونی خۆمان .ئەو دیوە ئاشکرایانەی کە جیاوازیی نێوان مرۆڤەکان دروست ئەکەن ،دووری و لەیەکتر نەگەیشتنی نێوان کولتوورەکان و زمانەکانە، کاتێک لە کولتوورەکانی تر و کۆدەکانیان لە رێی قسەکردن بە زمانەکانیان و بیرکردنەوەیان تێدەگەیت، ئیتر مرۆڤەکان جەوهەری راستەقینەی خۆیان پیشان ئەدەن ،تێدەگەیت هەموو مرۆڤەکان لەیەکتر ئەچن و جیاوازییەکی هێندە گەورەیان لەگەڵ یەکتریدا نییە ،من پێموایە جیاوازییەک لەگەڵ شاشتین ـ کە کەسایەتییەکی ژنی سویدی ناو رۆمانەکەیە لەگەڵ عەتێ خانێکدا کە دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە ،هێندە زۆر نییە .بەاڵم ئەبێت لە پێشدا لەو هەموو کۆدە زمانەوانی و مانا کولتوورییە گشتیانە تێبگەیت کە ئەو دوو مرۆڤە لە یەکتری دوور خستۆتەوە ،سەرباری شێوازی ژیان و ئەو سیستەمە کۆمەاڵیەتییەی کە دواڕۆژیان بەڕێوەئەبات. ئەو کاتە تێدەگەیت کە هەموو مرۆڤەکان وەک یەک وان .بۆ ئەبێت نووسەری کورد تەنیا باسی جەنگەکان بکات؟! بۆ ئەبێ نەکرێت باس لە فەزا و شوێن و
خەیاڵێکی تر نەکات کە لە دەرەوەی ئەو بازنە باوە لە بیرکردنەوەدا .دیارە من ئەزانم بیرکردنەوەی نووسەری کورد لە کاتی نووسیندا بەشێکی گەورەی پەیوەندی بەو زمانەوە هەیە کە پێی ئەنووسێت ،چونکە هەموو زمانێک بەشێک لەو یادەوەرییە دەستەجەمعییەی لە ناو نهێنی ماناکان و قواڵییەکانی بیرکردنەوەی خۆیدا هەڵگرتووە ،هەروا ئاسان ناتوانیت لەدەستی قوتاربیت. هەموو رۆمانێک جێگا و رووداوگەلێکی لە خۆیدا هەڵگرتووە ،خوێنەر لە رێگای خوێندنەوەوە سەفەرێک بەناویدا ئەکات ،هەمیشەش ئەو جێگا باس نەکراو و نەبینراوانە بۆ خوێنەران چێژەبخشترە لەوانەی کە پێشتر بیستراون و خوێندراونەتەوە .ئەمەش ئەو دۆزینەوەیەیە کە هەموو رۆماننووسێک خەونی پێوە ئەبینێت ،هەوڵدەدات دنیایەکی نوێ خەلق بکات کە پێشتر نووسەرانی تر پەییان پێ نەبردووە. چیرۆکەکان و رووداوەکانی ناو رۆمانی ماڵی پشیلەکان ،ئەو چیرۆکانەن کە پەیوەندییان بە هەموو مرۆڤایەتییەوە هەیە ،بۆ ئەبێت ئێمە مرۆڤی
*رۆمانێکی کوردی بەبێ هیچ باگراوندێکی کوردییانە ،دەمەوێت بپرسم چۆن توانیت خەیاڵی خۆت لە کوردبوون خاڵی بکەیتەوە؟ راستت ئەوێ ئاسان نەبوو! بەاڵم لە رێی وەرگرتنیستروکتوری رستەسازیی زمانێکی ترەوە و تێکەڵکردنی بە ستروکتوری زمانی کوردی توانیم ئەو دنیایە خەلق بکەم ،بۆ پاکردنەوەی هەموو ئەو باگراوندە کوردییەش نزیکەی سەد و پەنجا الپەڕەی رۆمانەکەم فڕێدا بۆ ئەوەی بتوانم تەواو ژینگەیەکی ئەوروپیانە خەلق بکەم. مانەوەی بیست ساڵێکم لەو مەنفا ئیختیارەی کە لە واڵتێکی وەک سوید دا هەڵمبژاردبوو ،یاریدەدەرێکی گەورە بوو تا بتوانم کۆمەڵێک کەسایەتیی ئەوروپی خەلق بکەم .لەبەر ئەوەشە کە تۆ وەک خوێنەرێک لەسەرەتاوە لە رێگای کۆنکرێت قسەکردن و گوزارشتکردنەکانەوە تەواو جیاوازییەکان ئەبینیت ،بەدەگمەن فرەبێژی و گوزارشتی وەسف ئاسا ئەخوێنیتەوە ،زمانی گێڕانەوە کورت و پوخت و کۆنکرێتە ،بۆیە لەویادا لە رێگای زمانەوە تۆ هەست ئەکەیت بەر کولتوورێکی ناکوردیی کەوتوویت. * ئەم رۆمانە هەندێک زانیاری لەسەر پشیلە بە خوێنەری کورد دەدات ،کاتێ ئەم پرسیارە دەکەم، رۆمانی “عەتر”م بیر دەکەوێتەوە کە ئەو گشت زانیارییە لەسەر پێکهاتەی (بۆن) دەدات بە خوێنەر ،ئایا کاتێ دەستت دایە نووسین ئەم زانیاریانەت لەال گەاڵلە بووبوون یاخود زەرورییەتی فەزای تیکستەکە بردیتی بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان؟ من کاتێک بڕیارمدا رۆمانەکە بنووسم ،هیچزانییارییەکم لەسەر پشیلە لەال نەبوو ،بۆیە هەستم کرد خۆم دووچاری کێشەیەکی گەورە کردووە ،وەک کەسێک چووبێتە جەنگ و هیچ چەکێکی پێ نەبێت .نزیکەی مانگێک بە بەردەوامی کەوتمە سێرچ کردن ،هەموو شتێکی گرنگ و ناگرنگم لەسەر پشیلە کۆکردەوە.
سەرەتا سەد رەگەزی جیاوازی پشیلەم کۆکردەوە، لەناو ئەوانەشدا نزیکەی سی دانەیانم هەڵبژارد. راستییەکەی جۆری پشیلەکان و رەنگ و شێوەی میاواندنیان ،کاریگەرییەکی گەورەیان هەبوو لەسەر شێوەی دروستکردنی ئەو چیرۆکانەی لە خەیاڵمدا دامدەڕشتن .تەنانەی پشیلەکان دەستیان هەبوو لەسەر خەلقکردنی کەسایەتی ژنەکان ،ئەوانەی رۆڵی گرنگیان لەناو چیرۆکەکاندا هەیە .پێموایە هیچ رۆمانێک لەم سەروەختەدا ،زەحمەتە بەبێ گەڕانێکی ورد بەدوای زانیارییەکاندا بنووسرێت ،بانقی زانیارییەکانی هیچ نووسەرێک هێندە دەوڵەمەند نییە وا بکات پێویستت بە گەڕان و پشکنینی زیاتر نەبێت. * یەکێکی لەو نووسەرانەی ئەزموونی نوێی نووسینت لەوانەی پێشووترت جیاوازە ،من ئەمە لە ئەزموونە شیعرییەکانیشتا هەست پێکردووە و بە جۆرێک لە ریسکی دەزانم ،دەمەوێت خۆت وەک نووسەری ماڵی پشیلەکان ،باسی خاڵە جیاوازییەکانی ئەم رۆمانە نوێیەت لەگەڵ ئەوانی پێشووترتدا بکەیت؟ راستیت ئەوێت من لە دووبارەبوونەوە زۆرئەترسم ،دووبارەبوونەوە الی من لە مەرگ ترسناکترە. هەمیشە دووبارەبوونەوەی شتەکان ترساندوومیان، دووبارەبوونەوە خەیاڵم ئەکوژێت ،هەست ئەکەم تەسلیمی قەدەرێکم ئەکات کە باوەڕم پێی نییە .الی من نەک نووسین ،ژیان بۆ خۆشی ریسکێکی گەورەیە، ئەگەر هێزی ئەو ریسک کردنەت نەبێت زۆر ئاساییە مەرجە کۆمەاڵیەتی و کولتوورییەکان بتکەن بە مرۆڤێکی زۆر ئاسایی و رازیی بە زۆرینەی شتەکانی دەورووبەرت. نووسین چۆن ئەبێت ریسک نەبێت ،لە کاتێکدا تۆ تەنیا خەیاڵێکی نیوەناچڵت هەیە و بڕیار ئەدەیت رۆمانێک یان شیعرێک بنووسیت ،ئەم ریسکە هیچی کەمتر نییە لە چوونە ناو جەنگێک کە نازانیت کۆتاییەکەی ئەگاتە کوێ .هیچ نووسەرێک نییە تەنانەت دوای تەواوبوونی نووسینەکەشی ترسێکی ئێجگار زۆری نەبێت ،تا ئەو کاتەی نووسینەکەی ئەکەوێتە بەردەمی خوێنەران و پەرچەکرداری ئەوان کەمێک دڵنیای ئەکەنەوە. هەڵبژاردنی تێما و جۆری ئەم رۆمانەم تا رادەیەک لە نووسینی ئەو سێ رۆمانەی ترم جیاوازترە ،چونکە پشتی بە گەڕان و کۆمەڵێک بەڵگە بەستووە ،کە هی من نین ،بەڵکو زانیارییەکی کۆکراوەن لەسەر پشیلەکان، لە کاتێکدا رۆمانی مندااڵنی گەڕەک راستەوخۆ پشت بە بەڵگەکان نابەستێت ،بەڵکە پێویستی بە ناسینی مرۆڤی کورد و کێشە سیاسییەکەیەتی ،کە خۆم تا رادەیەکی زۆر لەگەڵیدا ژیاوم و ئاشنایەتیم لەگەڵیدا هەیە. ئەمەوێت بڵێم بە گشتی لەم رۆمانەمدا هەوڵمداوە لەو لۆکاڵییەتە بچمە دەرەوە کە هەندێکجار دوچاری دووبارەبوونەوەت ئەکەن.
خەاڵتی نۆبڵ بۆ (پیتهر هاندکه)
نادیدهگرتنی قوربانیانی جینۆسایده
*له ئینگلیزیهوه :ماردین ئیبراهیم
ئهدهبهکهی ههر نرخێکی ههبێت ،ئاکاری بهدی نووسهرهکه دهبێت لهبهرچاو بگیرێت و له کرێدیت دایماڵێت .کهواته بهرزترین خهاڵتی ئهدهبی درا به نووسهرێک ،که بوون و راستی ئۆردوگاکانی کۆمهڵکوژی رهتدهکاتهوه .من به شانازییهکی نهفرهتاوییهوه خۆم له (بۆسنیا) ساڵی ١٩٩٢ شاهیدبووم ،بەاڵم ئهو ،کۆمهڵکوژییهش رهتدهکاتهوه که (میلۆسۆڤیچ) نهخشهداڕێژهری ئهو گهردهلوولی توندوتیژیەی له قاودا ههروهها داننانێت بە پێشبڕکێ لهسهر کۆکوژیی(سێربرینیکا)ی ساڵی .١٩٩٥ پیتهر هاندکه ،له ناو دڵی ئهوروپادا ،کهسێکه له سهردهمی خۆماندا ئینکاری -یاخود بیانووی بۆ دههێنێتهوه -ی جینۆساید دهکات .ئهو شتێک دهڵێت ،لهکاتێکدا به درێژایی (بهلکان) زهوی گۆڕه به کۆمهڵهکانی دهکاتهوه .لهکاتێکدا هاندکه بیروبۆچوونهکانی خۆی دهردهبڕێت ،بهاڵم ئێسقانهکان راستین. ئینجا ئهوه گرنگه؟ ئهدهب دهبێت دوور له سیاسهت بوونی ههبێت؛ خهاڵتی نۆبڵ دهکرێت ببهخشرێت بهبێ لهبهرچاوگرتنی ئهخالق و ئایدۆلۆجیا .بهاڵم خۆ خهاڵتهکه بۆ ئهوه نادرێت یاخود خهاڵتهکه ئهوه دیاری ناکات .خهاڵتهکه، بهپێی ویستی ئهلفرێد نۆبڵ دهبهخشرێت به کاری نموونهیی لهپێناو ئاڕاستهیهکی ئایدیاڵ .خهاڵتهکه ئهخالقی ههیه ،ههروهها ئهدهبیش :سیمۆس هێنی ساڵی ١٩٩٥خهاڵتهکهی برد بۆ کارهکانی که ‘جوانییهکی لیریکی و قواڵییهکی ئهخالقی’ ههبوو’. (ئهزرا پاوهند) یهکێک له گهورهترین شاعیرانی سهدهی رابردوو ،قهت به خهاڵتهکه شاد نهبوو، رهنگبێت بههۆی فاشیستبوون و دژایهتی کردنه بێتامهکهی بووبێت ،بهرامبهر جووهکان. هاندکه ،نهک ههر تهنیا گوزارشتی له بۆچوونی خۆی کردووه له کتێبهکهیدا (گهشتێک بهرهو روبارهکان :دادپهروهری بۆ سربیا)و ههروهها له
‘گوتارهکه‘ی له مهراسیمی ناشتنی میلۆسۆڤیچ - به رێگهی خۆی پاساوی بۆ کۆکوژی هێنایهوه و لهوهش گرنگتر لهو ناوکۆییهدا -سیاق -ملی به درۆوه نا .ئۆڤهری ئهوهشی پێشکهشکرد له دادگای الهای شایهدی بۆ میلۆسۆڤیچ بدات؛ ئهوه روویدابا ،رهنگه من و ئهو یهکترمان ببینیایه ،بهاڵم له بهرامبهرو
دژ به یهکتر (دیاره ئێد ڤولیامی که لهکاتی کۆکوژییهکاندا رۆژنامهنووس بووه ،له دادگای الهای وهک شایهد ئاماده بووه به قازانجی قوربانییهکان. وهرگێڕی کوردی) .شتێک دهربارهی راپۆرتهکانی ئێمه له بۆسنیا -بگوترێت -ئهوهیه وهک یهکێکی دیکه له وهرگرانی نۆبڵ مایهی مشتومڕه(خهاڵتی
نۆبڵ بۆ ئاشتی له)١٩٧٣هینری کیسنجهر وتوویهتی: فهزیلهتێکی دیکهی زیادهی ههیه ،ئهویش ئهوهیه نوێنهرایهتی راستی دهکات(نووسهر مهبهستیهتی بڵێت ئهگهر“هاندکه” وهک شایهد ئامادهبوایه ،ئهوا ئێد ڤۆمی و هاندکه له دادگای الهای یهکتریان دهبینی ،بهاڵم ڤۆمی نوێنهرایهتی راستی دهکرد، هاندکهش نوێنهرایهتی ناڕاست .وهرگێڕی کوردی). حهقیقهت رووهو لهناوچوونه لهم سهردهمهدا. (فاکتی) ناڕاست به ئاسانی دروست دهکرێن و باڵودهبنهوه .سیاسهتکاران جیاوازی نێوان راستی و درۆ لێڵ دهکهن و دهیشێوێنن .هاوتاکردنی سێربرینیکا به توڕهییه هێورترهکهی سوپای بۆسنیا که هاندکه دهیکات ،وهکو ئهوه وایه که دۆناڵد ترهمپ سهرکۆنهی (ههردوو ال)ی کرد له مهسهلهی چارلۆت ڤێال و گوایه له ناو نازییه نوێیهکانیشدا (خهڵکی زۆر باش) ههن .له راستیدا ئهو رۆحی پێکهوهههڵنهکردنهو رهتکردنهوهی ژیان لهگهڵ (ئهوانی تر) که ئێستا دهیبینین دهکرێت وا ببینرێت که رهگوڕیشهکهی له ناو قهسابخانهی پۆست-یوگوسالڤیادایه. شتێکی سهیروسهمهره ههیه دهربارهی بۆسنیا: بۆچی ژیانی (کهسێکی ناسراو -پهبلیک فیگهر)ێک هیچ گرنگ نییه ئایا الیهنگر یاخود دژی قهسابخانه بووه؟ هاڕۆڵد پنتهر له ههڵمهتی (میلۆسۆڤیچ ئازاد بکهن) بهشدار بوو کهچی ساڵی ٢٠٠٥خهاڵتی نۆبڵی وهرگرت .چۆمسکی ،رێزی لێگیرا بههۆی ئهو ههموو خۆالدان و بڵمهبڵم و بادانهوهو پێچه بهدهورهیهی له مهسهلهی کامپهکان و سێربیرینیکادا .دهپرسم ههیاران؛ باشه ئهو کهسانهش وهکو (هاندکه)، بیر له کاریگهری توندی خۆیان لهسهر رزگاربوان و تازیهبارانی -ئهو روداوانه -دهکهنهوه .کاتێک سهبارهت به ئینکارکهرانی -قهسابخانهکان -پرسیارم له دکتۆر ئیدریس مێردزانیچ کرد -که ههوڵی دابوو بچێته الی پیاوانی ئهشکهنجهدراو و ژنانی ئهتککراو له کامپی ترنۆپۆلیج ،وتی‘ :زۆر ئهستهم دهبێت وشه بدۆزینهوه بۆ باسکردنی کامپهکان و ئهوهی چی له ئێمه روویدا ،بهاڵم هەرگیز وشهیهک نادۆزینهوه بۆ ئهوهی کاری ئهو خهڵکانه -ئینکارکهرانی
قهسابخانهکان -پێناسه بکهین ’.ههر کهسێک تۆزێک بایهخ به پاراستنی ئهو حیکایهته بدات که له بۆسنیا روویدا ،دهبێت کاردانهوهی بۆ ئهو خهاڵته پڕ له بێزارییهکی تاڵ بێت ،بهو مانایهی -ئهو خهاڵته- ههستێکیان دهداتێ که رهنجیان به با چووه. ئهوهی من له رۆژنامهگهریی تێگهیشتووم ئهوهیه که به رێگهیهکی راست و دروستدا دهڕۆیت و ئهوه دهنووسێت که راسته .ئهمهش وا دهردهکهوێت رێگهیهکی پڕ قازانج نهبێت و قورس بێت .ئهدهب به پێوهری دیکه کار دهکات -دهبێت ههر واش بێت بهاڵم ئهم توڕهییه له بورجی عاج لهو جێگایهوهدێت که نووسینهوهی مێژوو دهشێوێنرێت و -شتهکه وای لێدێت که -ئهوان بردیانهوه ،ئێمه دۆڕاین؛ درۆ بردیهوه ،حهقیقهت دۆڕاندی .ئێ مهسهله چییه؟ كێشهکه چییه؟ دژی هاندکه ،من نووسهرێک دادهنێم که له ساڵی ١٩٥٧له سهر ستهیجی خهاڵتی نۆبڵ بوو له ستۆکهۆڵم :ئهلبێر کامۆ. وتاره نایابهکهی کامۆ دهربارهی ئهوه بوو که ئهرکی نووسهر زیاتره لهوهی تهنیا نووسین بێت، بهڵکو شایهدیدانه لهسهر حهقیقهتیش .ده ساڵ پێشتر ،کامۆ شاکارهکهی خۆی باڵوکردبۆوه (تاعوون) که پاڵهوانهکهی ،دکتۆر ریوکس پهیوهسته به بیرۆکهیهکی ئاڵۆزی ههوڵێکی بێ بهرههم :کهسێک شهڕی رزگارکردنی منداڵێکی تووشبوو به تاعوون دهکات ،ههروهها مهحکومه بهوهی شهڕی تاعوونیش بکات ،چونکه ئهوه کاره راستهکهیه که بیکات. لێرهدا چهند دێڕێکی بۆب دیالن وهردهگرم ،که ساڵی ٢٠١٦خهاڵتی نۆبڵی وهرگرت‘ :ههندێک جار پێموایه وشهکان بوونیان نییه ،جگه لهو وشانهی حهقیقهت دهڵێن ،هیچ حهقیقهتێکیش نییه له دهرهوهی دهروازهکانی عهدهندا(.له گۆرانیهکی بۆب دیالنهوه وهرگیراوه .وهرگێڕی کوردی).
*نووسینی :ئێد ڤولیامی
ئێد ڤولیامی :رۆژنامهنووسه ،له سااڵنی نهوهدهکاندا راپۆرتی رۆژنامهوانیی لهسهر شهڕهکانی یوگوسالڤیا بۆ رۆژنامەکان نووسیووه.
3
چۆن رۆمانێک بە ١٠٠رۆژ یان کەمرت دەنووسی؟ گەورەکان پێش تۆ کردوویانە.
ڤینۆ
س فایەق
(بەشی دووەم) چیت پێویستە؟
ئەگەر بە زمانی خۆت توانای نووسینی رستەیەکی سادەت هەبێت ،ئەگەر ویستێکی راستگۆت بۆ نووسینی پڕفرۆشترین رۆمانت هەبێت ،کەواتە تۆ هەموو خاسییەتەکانی رۆماننووست تیایە ،لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕم وا نییە هەر کەسێک تەنها بە خوێندنەوەی کتێبێک بتوانێت ببێتە رۆماننوس ..نووسین لە ویستێکی ناوەکییەوە دێت کە سەرچاوەکەی هەستی نووسەرەکەیە ..لەبەر ئەوە دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگریت کە ئەم کتێبە فێری نووسینی رۆمانت ناکات ،چونکە نووسین بە فێربوون نییە ،بەڵکو ئەزموونە .رۆڵی ئەم کتێبە ،لە بەرجەستەکردنی میکانیزمێک بۆ رێکخستنی کات کورت دەبێتەوە ،دەتخاتە سەر رێگای راست، کۆمەکت دەکات رۆمانێک لە سەد رۆژ ،یان کەمتردا بنووسیت ،بەاڵم رۆمانەکە لەجیاتی تۆ نانووسێت.
دەتوانی رۆمانێک بنووسیت؟
بێگومان ،دەستم وەک دەستی تۆ وایە ،چەندین رۆمانی بەناوبانگی نووسیووە ،دەزانم چەند سەختە چەندین کاتژمێر لەناو ژوورێکی داخراودا ،خۆت دابڕێنیت و بەسەربەریت ،هەروەک دەشزانم چەند قورسە شتێک بنووسیت کە چارەنووسی نەزانیت .هەروەها نووسینی رۆمان کارێکی هەروا ئاسان نییە ،بەتایبەت ئەگەر فەرمانبەر بیت و خاوەن ماڵ و منداڵ بیت ،بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا بۆت ئەکرێ بیکەیت .زۆربەی نووسەرەکان لەکاتی نووسیندا دوو ژیان دەژین ،ژیانی راستەقینە و ژیانی خەیاڵیی ناو رۆمانەکەی .بەاڵم هەر کە رۆمانی یەکەمت فرۆشت ،ئیدی کارەکەت جێدەهێڵیت و بە تەواوەتی خۆت بۆ نووسین تەرخان دەکەیت.
بەڵێ ،پیشەیەکت هەیە هەموو کات وزەتی بردووە، بەڵێ تۆ لە خێزانێکی گەورە بەرپرسیاریت ،نووسەرە گەورەکانیش تەواو وەکو تۆ وا بوون ،بەاڵم نەوەستاون و کۆڵیان نەداوە .ئەوەش جیاوازییەکەیە. وااڵس ستیڤنسنی شاعیر ،جێگری سەرۆکی کۆمپانیایەکی بیمە (ئەنشورانس) و پسپۆڕی بازاڕی پشک (اسهم) بووە ..ئیلیۆت کە ئەدیبێکی گەورەبوو، لە یەکێک لە بانکەکان کاری کردووە ..ولیام کارلۆس پزیشکی مندااڵن بووە ..رۆبێرت فۆرست خاوەنی کێڵگەی باڵندە بووە ..هارت کرین تایبەتمەندی شیرینی دروستکردن بووە ..ستیڤن کران پەیامنێری جەنگ بووە ..مریان مۆر لە کتێبخانەیەکدا کاری کردووە.. جیمس دایکی لە کۆمپانیایەکی پڕوپاگەندەکردن فەرمانبەر بووە ..ماکلیش لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەمدا بەڕێوەبەری ئۆفیسی “راستی و ژمارەکان” بووە ..مەحمود سامی البارودی لە سوپادا ئەفسەر بووە ..نەجیب مەحفوز لە وەزارەتی ئەوقاف فەرمانبەر بووە ..تۆفیق ئەلحەکیم پارێزەر بووە ..رۆماننووسی بەناوبانگ حەننا مینا سەرتاش بووە ..ئەحالم مستەغانمی هەر لە منداڵییەوە ئیشی کردووە بۆ ئەوەی خوشک و براکانی و باوکە نەخۆشەکەی بەخێو بکات.. غازی القصیبی راوێژکاری یاسایی بووە و عالء االسوانی پزیشکی ددان بووە..
هەست و نەستە گەرمەکان
چی نووسەر درووست دەکات؟ ئەشێ بە رووداوێکی بێ وێنەدا تێپەڕیت کە قووڵترین کاریگەریی لەسەرت هەبێت ،ئەو رووداوە هەست و درککردنەکانت دروست دەکەن .با ژیانی خۆزێ ساراماگۆ بە نموونە وەرگرین، ئەو نووسەرە کە خەاڵتی نۆبڵی لە بواری ئەدەبدا وەرگرتوە ،باوکی جوتیارێکی سادە بووە ،دایکی نەخوێندەوار بووە ،سەرەتای ژیانی بە کرێکاری لە یەکێک لە کارگەکاندا دەستپێکردووە ،پاشان چووە بۆ خزمەتی سەربازی ،دوایی لە بەشی نووسینی یەکێک لە رۆژنامەکان کاری کردووە ،چل ساڵ لە ژیانی تێدەپەڕێ، چل ساڵ لە تەمەنی تێپەڕی ،چل ساڵ لە دەردیسەری (معاناة) بە منداڵی لە یەکێک لە پشووەکاندا لەگەڵ باپیری چوو بۆ دێیەک ناوی (ئازینهاجا) رۆژێک باپیری تووشی جەڵدە بوو ،بەهۆیەوە بۆ چارەسەر بۆ لیسبن گوازرایەوە .ساراماگۆ هەستی بە تەنهایی و خەمگینی دەکرد بۆ باپیری ،لەناو باخەکەی ماڵەکەیاندا دەوەستا، قسەی لەگەڵ درەختەکانی هەنجیر و زەیتون دەکرد، دەردەدڵی خۆی بۆ دەکردن و باسی خەمەکانی ناوەوەی خۆی بۆ دەکردن ،هەستی دەکرد ئیتر ناگەڕێتەوە بۆ ئەم جێگەیە ،کەوتە باوەش پیاکردنی درەختەکان و ماڵئاوایی لێکردنیان ..ساراماگۆ دەڵێ“ :گەر ئەو
ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
کۆتایی هەفتەیەک .خۆت بڕیار بدە هەفتانە چەند سەعات بە نووسین بەسەر دەبەیت و پابەندی بە.. زۆر لە رۆماننووسەکان ،کاتێک کە خشتەیەکی نووسین بۆ خۆیان دادەنێن و پابەندی نابن ،خۆیان دەسخەڕۆ دەکەن .بەاڵم تۆ واقیعبینانە خشتەکەدانێ و لێی المەدە.
زۆربەی
نووسەرەکان
رۆژی ٣
لەکاتی نووسیندا
هەفتەی یەکەم ،ئەو چیرۆکە جێگیر بکە کە دەتەوێت بینووسیت ،هەڵبەتە هێشتا ئیشت لەسەر هەموو وردەکارییەکان نەکردووە ،بەاڵم ئەمڕۆ دەست بە چارەسەرکردنی دەکەیت .پشتگوێی مەخە ،پشتگوێخستن دووژمنتە .ماتیسی وێنەکێشی بەناوبانگ ،ئامۆژگاریی قوتابییەکانی دەکرد دەیگوت: “ئەگەر بتەوێت ببیتە وێنەکێش ،دەبێت لەقسەکردن بووەستیت” ئێستا کاتی ئەوە هاتووە تۆش لە قسەکردن لەبارەی رۆمانەکەتەوە بووەستیت و دەستبکەیت بە پالندانان بۆی.
دوو ژیان دەژین،
ژیانی راستەقینە و
ژیانی خەیاڵیی ،ناو رۆمانەکەی
رۆژی ٤
جۆن کوین -نووسەری کتێبەکە جۆرە شتانە کاریگەرییان لەسەرت نەبێت ،تۆ نابیت بە ئەدیب” هەست و نەستە هەڵچووەکان ،ئەدیبێکی مەزنت لێ دروست دەکەن ،چونکە بە ئاسانیی دەبنە وشەی ناسک.
با دەست پێبکەین:
ئەدیبی ئەمەریکی سەنکلیر لویس ،بانگهێشکرا بۆ ئەوەی بابەتێک لەبارەی پیشەی نووسینەوە لەبەردەم کۆمەڵێک خوێندکار پێشکەش بکات .لە سەرووی پۆلەکەدا وەستا و پرسیاری کرد“ :باشە بۆچی هەمووتان ناگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە و دەست بکەن بە نووسین؟” ئەمەی وت و لە هۆڵەکە چووە دەرەوە .بەم جۆرە ئیتر کاتی ئەوەیە دەست بکەیت بە نووسین .ئەمەی خوارەوە دۆسێی رۆژانەتە – هەموو رۆژێک وشەکانی هاندان ،ئامۆژگاری ،حیکمەیەکی تیایە ،یان کارێک کە دەبێت ئەنجامی بدەیت بۆ ئەوەی کتێبەکەت بخەیتە سەر الپەڕە .ئەوە ئەوەیە کە دەبێت بیکەیت بە درێژایی ئەو سەد رۆژەی داهاتوو بۆ ئەوەی رۆمانەکەت بنووسیت.
نیشتیمانیی بۆ ئەدەبدا“ :چەند ئاسانە کە نووسەر ئازایەتییەکەی دەسخەڕۆی دەکات .من سەرسامی هەر کەسێکم بوێریی هەبێت و هەر شتێک بنووسێت ”.لە رۆژی یەکەمی نووسینی رۆمانەکەتدا ،پەیمان بە خۆت بدە کە هەتا کۆتایی تەواوی دەکەیت .ئەمە شتێکی یەکالکەرەوەیە ،بەبێ ئەم پابەندییە ،باشتر وایە قەڵەم و وەرقەت لەبەردەستا بێت .لە بیرت بێت ،هەتا ئەتوانیت بنووسە .ئەمەی کە نووسەرەکان دەیکەن ،ئەنووسن.
رۆژی ٢
کاتێکی دیاریکراو بۆ نووسین دیاریبکە .ئەمە زۆر گرنگە ،چونکە بە درێژایی ئەو ماوەیەی رۆمانێک دەنووسیت ،رەنگە هەست بە لەدەستدانی پەرۆشی و بێزاری و تووڕەیی بکەیت ،یان لە هەموو مەسەلەکە بێزار بیت .هەر کاتێک ئەم هەستەت کرد پێویستیت بە ریتمێکی دیاریکراو دەبێت ،بۆ ئەوەی بەردەوامی بە نووسین بدەیت .هەندێجار پێویستت بەوە دەبێت کاتەکانی نووسین بگۆڕیت ،بۆ ئەوەی پێویستییەکانی تری ژیانت چارەسەر بکەیت ،بەاڵم هەوڵبدە کاتەکانی نووسینت بەپێی توانا(کۆنستانت) رێکوپێک بێت.
* ئەم کتێبەی (جۆن کوین) کە لەسەر *چۆن رۆمانێک بە ١٠٠یان کەمتر دەنووسیت: تەکنیک و شێوازی رۆماننووسین ،تایبەتمەندیی مەبەستمان لە کاتی دیاریکراو چییە؟ زۆری بۆ نووسەران هەیە ،کتێبێکی یەکجار (رۆژی )١ بۆ نموونە دوو سەعات هەموو بەیانییەک ،دوو بایەخدارە .هاوڕێ و هاوکارمان خاتوو ڤینۆس ئەی بی وایت ،نووسەری ناسراو و ئیدیتۆر لەرۆژنامەی (نیۆرکەر) لەکاتی وەرگرتنی میدالیای سەعاتی تریش ئێواران و هەشت سەعات لە هەموو فایەق کردوویەتی بە کوردیی و بە چەند بەشێک لە “کولتووری زەمەن” باڵویدەکەینەوە.
پەراوێزێک بۆ پەراوێز
یار حەمەسوور بەخت کورتەی مەبەست:
زمانی نووسینی کوردی ،زمانێکی ناپوختە .یەکێک لەو خاڵە پاساودەرانەی لە پێش ئەم حوکمەدا خۆی راست دەکاتەوە ،کەمی و درەنگکەوتنی نووسینە لە زمانەکەدا ،بەاڵم خودی سستی و سڕی و گوێپێنەدانی بنووسەکانی ،لە خاڵە هەرە حاشاهەڵنەگرەکانە ،کە بوون بە بار و بەربینگی زمانی کوردییان گرتووە. لەگەڵ ئەو جموجووڵەی سااڵنێکە لە بواری چاپ و باڵوکردنەوەدا هەیە ،بە ئێستەیشەوە ،ئەدەبی زارەکی لە ئەدەبی نووسراوی کوردی ،دەوڵەمەندترە ،هێشتا نەتوانراوە وزە شاراوە و حەشارەکانی زمانی زارەکی بۆ ناو زمانی نووسراو راگوێزرێن ،زمانی نووسین زانستی و لێکۆڵینەوە و ئەوەی دەبێت زمانێکی پوخت و ستاندار بێت ،زۆر لە زمانی زارەکی دوور نەکەوتووەتەوە و مەودای نەگرتووە ،لە گەلێک خاڵدا ئەو دوو زمانە بەر یەکتر دەکەون .زۆر کەم دەست بۆ وەها بابەتێک براوە ،دکتۆر ئەمیر حەسەنپوور (– ١٩٤٣/٨/١٠ )٢٠١٧/٦/٢٤یەک لە دەگمەنترین نووسەرانی کوردە، کە بە شێوەیەکی زانستی و ورد لەو بارەیەوە چەند لێکۆڵینەوەی پێشکەش کردووە ،ئەم سەرنجە کورتەی خوارەوە ،کە لەبەر رۆشنایی بۆچوونێکی دکتۆردا نووسراوە و هەوڵێکی بچووکە. دکتۆر ئەمیر حەسەنپوور ،لە یەکێک لە وتارە ئەکادیمی و زانستییەکانیدا ،کە وەک پێشەکی بۆ کتێبی «فەرهەنگی زارەکی موکریان» نووسیویەتی،
کۆمەڵێک سەرنج و پرسیاری ورد و بایەخدار لە بارەی زمانی نووسین و زمانی زارەکی دەخاتەڕوو ،لە درێژەی وتارەکەیدا ،لە دێڕێکدا ،دەنووسێت« :پێش ئەوەی وەاڵمی ئەو پرسیارانە بدەمەوە ،پێویستە بڵێم کە لە «فەرهەنگی زارەکی موکریان»دا زارەکێتیی و نووسیارێتی تێکەاڵون» لەو دێڕەدا ،لەسەر وشەی «بڵێم» پەراوێزێک دادەنێت ،لەوێدا پێی وایە کاتی نووسین ،هانابردن بۆ ئەم وشەیە« :بڵێم» جۆرێکە لە لەنگی و نازانستی ،چونکە ئەم وشەی «بڵێم» سەر بە دنیای قسەکردن و ژیانی رۆژانەیە ،لەبری ئەوە دەبێت هانا بۆ وشەی «دەنووسم» ببرێت ،لە پەراوێزەکەدا دەنووسێت« :دەمەوێ لێرەدا سەرنجی خوێنەرەوە رابکێشم بۆ وشەی «بڵێم» کە من ئەو رستەیەم دەنووسی لەباتی ئەوەی بنووسم «پێویستە بنووسم» هاتە سەر قەڵەمەکەم« .گوتن» دیاردەیەکی زارەکییە، بەاڵم تێکەاڵوی نووسینە و لە کاتی نووسیندا ،بێئەوەی دەنگم دەربێ وشەکان دێنە سەر زارم ]١[».هەر لە هەمان وتاردا بەوردی خەسڵەتگەلی زمانی زارەکی و زمانی نووسین دیاری دەکات ،هاوکات دەستپێکی نووسین بە «دابڕانی گەورە» ناودێر دەکات. خوێنەر لە دوای ئەم سەرنجەی ئەمیر حەسەنپوور، دەتوانێت زۆر وشەی هاوشێوە تر ،لە چەشنی «گوتم، ئێژم ،دبێژم و »...یان کاتێک لە نووسراوەیەکدا رستەیەک لە نووسەرێک دێنێتەوە ،دەنووسرێ« :با گوێ لەم رستەیە ،یان لەم نووسەرە بگرین» هەروەها هەریەک لە زمانی خەماڵندن ،گۆترەکاری ،ئەگەر و نەسەلماو و ...کە هەموویان سەر بە زمانی زارەکی/ قسەکردنن و لەناو نووسیندا بەکاردێن ،بدۆزێتەوە و لە بەرانبەر بۆچوونەکەدا رایانگرێت و لەگەڵ سەرنجەکەی دکتۆر ئەمیردا جووت بن و بە راست بگەڕێن ،بەاڵم خودی ئەو بۆچوون و وردبوونەوەیەش شیاوی پێداچوونەوە و کەمێک لەسەر وەستانە. ئەگەر چاوپۆشی لە سەرجەم لقەکانی پەخشان بکەین و بەسەر دوو چەشندا دابەشیان بکەین؛ یەکەم پەخشانی زانستی ،دووەم پەخشانی ئەدەبی ،ئەوا دەتوانین سەرگرتن یان سەرنەگرتنی سەرنجەکەی دکتۆر ئەمیر حەسەنپوور تاوتوێ بکەین .لە پەخشانی زانستیدا ،دەتوانین هەریەک لە چەشنەکانی وتار، رەخنە ،فیکر ،فەلسەفە ،لێکۆڵینەوەی ئەکادیمیک و...ـی لەژێردا دابنێین ،لەم چەشنە پەخشانەدا سەروکارمان لەگەڵ دژواریی و سەختی چەمک،
جۆری ئەو رۆمانە چییە کە سەرسامیت؟ ئەو شتە چییە کە ئیلهامت بۆ دەهێنێت؟ مەتەڵی تاوانێکی کوشتن ،یان خەیاڵێکی زانستی ،یان چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش و وروژێنەر ،یان حیکایەتێکی سۆزداری، یاخود نووسینێکی ئەدەبیی گشتی؟ زۆر کەس ئەلیس مۆنرۆ بە باشترین نووسەری کورتە چیرۆک لە زمانی ئینگلیزیدا دادەنێن ،فرۆشی کتێبەکانی دەگاتە ٣٠ هەزار دانە ،لەو ژنە نووسەرانەیە ،کە ئەدیبەکانی تر زۆر سەرسامی تەکنیکی نووسین و وەسفکردنین، هەروەک چیرۆکەکانی ناسراون بەوەی پێکهاتەیەکی ئاڵۆزیان هەیە .بەپێی زۆرێک لە نووسەرەکان، نموونەیی چیرۆک الی ئالیس مۆنرۆ رەنگە لەو خاڵەوە دەست پێبکات کە کۆتاییەکی گونجاوی هەیە ،ئینجا بەرەو چرکەیەک دوای دە ساڵ ،باز دەدات و دیسانەوە دەگەڕێتەوە .بەاڵم گرنگترین خاڵ کە ئەلیس مۆنرۆ کە لە شارۆچکەیەکی بچووکی خوارووی کەنەدادەژی -جیادەکاتەوە ئەوەیە ،چیرۆکەکانی بەدەوری خەڵکە ئاساییەکانەوە دەسوڕینەوە ،نهێنییەکانیان، یادەوەرییەکانیان ،پەرۆشییە جنسییەکانیان. با ئەوەی دەینووسیت لە دەوروبەرت رووی دابێت، ئەوەی دەیزانیت و بایەخی پێدەدەیت.
میتۆد ،تیۆر ،رێبازی توێژینەوە ،بە گشتی مانەوە و پاپەندبوون بە چوارچێوەی زانستییەوە هەیە ،ئەمەیش لەگەڵ خۆیدا جۆرێک لە ئیلتیزام و پابەندبوون هاوپێچ دەکات ،یەک لەوانە ئەوەیە کە بە وردی نووسەر ناچار دەکات بیر بکاتەوە و بگەڕێت ،بە واتایەکی تر ،چەمکدۆزیی و تیۆردۆزیی و...ـی بکات ،تاکو نووسینەکەی لە هەڕەمەکیبوون و بێسەروبەریی و نەبوونی چوارچێوەیەکی زانستی دەرباز بکات، یەکێکیش لە نوختەکانی ئەو جۆرە نووسینانە دەگەڕێتەوە سەر جیاوازیدانان لە نێوان هەردوو زمانی نووسین و زمانی عامیانە(زارەکی/قسەکردن) لە هەریەک لە رووەکانی هەڵبژاردن و بیرلێکردنەوەی وشە و رستەکان بۆ چینینی پاراگرافەکان ،دیارە مەبەست لەم جیاوازیدانانە دابڕکردن و دوورخستنەوەی خوێنەران و کەسانی ئاسایی و کەمئاستی کۆمەڵگە نییە ،هەرچەندە پەخشانی زانستی بێ ئەوەی هیچ پێشمەرجی و تەلبەندێک بە دەوری خۆیدا بکێشێت، پەخشانێکی نوخبەوییە و کەمتر رووی لە گشتە،
یان گشت و خەڵکانی ئاسایی و راگوزەر ،کەمتر روو لە خوێندنەوەی ئەم چەشنە پەخشانە دەکەن، دەبێت لەم جۆرە پەخشانەدا بە وردی بیر بکرێتەوە، چوارچێوەدار بێت ،هەست بکەین لە بەردەم زمانێکی ستاندارد و گوشراوداین ،زمانێک کە کەمترین دەرفەت بە دەستەواژەگەلی ناتیۆریک و رەمەکی بدات .بۆ وێنە ،بەشێکی بەرچاو لە نووسراوەکانی عەبدولڕەحمان زەبیحی ،کەمال مەزهەر ،جەمال نەبەز ،نەوشیروان مستەفا و ...خودی نووسراوەکانی دکتۆر ئەمیر حەسەنپووریش ،لەم خانە پەخشانییەدا جێکەوتە دەبن .لەم خاڵەدا بۆچوونەکەی دکتۆر ئەمیر سەردەگرێت ،راست و بێ گرفتە. سەبارەت بە پەخشانی ئەدەبی ،بەتایبەت کایەی گێڕانەوە و تێیدا هەریەک لە ژانری چیرۆک و رۆمان ،بۆچوونەکەی دکتۆر ئەمیر تووشی گرفت و سەرنەگرتن دەبێت ،ئاشکرایە هەریەک لەو دوو ژانرە بە قووڵی و توندی بەستراون بە ژیان و لە ناوجەرگەی ژیانی رۆژانەی خەڵکدان ،بە شێوەیەکیش
ئەمیری حەسەنپوور
ئەو باس و کەسانەی وەک تێما و کەسایەتی دێنە ئەم دوو ژانرەوە ،بە نزیکەیی کەسانی رەشۆک ،سادە، هەژار و...ـی ناو کۆمەڵگەن ،کەمترین جار کەسایەتی و باسی فاخیر و ئەکادیمیک دێنە ئەم دوو ژانرەوە، تەنانەت زۆرێک لە دەقە گێڕانەوەییەکان کاتێک سوود لە کەسایەتی و بابەتێکی ئەکادیمیک و ئینیستیوتی وەردەگرن ،جۆرێک کۆمیک و ئایرۆنی لێ دەکێشنەوە. یەکێک لە رستە بەناوبانگەکان ،کە لە فێرگەکانی چیرۆکدا وەک دەرس دەگوترێتەوە ،ئەمەیە: «ئێمە دەمانەوێ دەستی ئێوە لە دەمتان نزیک بکەینەوە ».سیاوەش کەریمزادە وەها ئەم رستەیە شی دەکاتەوە« :دەمانەوێ ئەو جۆرەی قسە دەکەن، بنووسن ]٢[».پەیوەندییەکی راستەوانە و پتەو لە نێوان زمانی زارەکی و زمانی گێڕانەوەی رۆمان و چیرۆکدا هەیە؛ زمانی کەسایەتی لە هەریەک لە چیرۆک و رۆماندا ،نزیکە لە هەمان کەش و ئاستی کارەکتەرەکانەوە ،ئەگەر دووراییەک هەبێت ،بە دڵنیایی دەرفەت بۆ جۆرێک لە رەخنە دەسازێنێت، بۆیە رێپێدراوە لەم چەشنە پەخشانەدا هانا بۆ زمانی عامیانە یان زارەکی/قسەکردن ببرێت و وشەی «دەڵێم» «گوتم» «گوتی» و ...هاوشێوەکانی بەکار بهێنرێن ،ئاساییترە زمانێکی هەڕەمەکی و زۆرجاریش بیر لێنەکراوە (بەگوێرەی ئاست و پێگەی کارەکتەرەکە) لە مەتن و درێژەی چیرۆکەکەدا بنوێنرێت .بۆچوونەکەی حەسەنپوور ،پانتایی ئەم جۆرە پەخشانە نەدیو و نەبوو دەگرێت ،لە کاتێکدا هەر لەو لێکۆڵینەوەیەدا ،بە وردی چەند بەیت و حەکایەتی فۆلکلۆریی تاوتوێ و نموونەخواز دەکات، لەبەر ئەوە ناتوانرێت سەرنجەکەی بگشتێنرێت و لە مەودایەکی بەرفراواندا کارا بێت؛ بەرلەوەی بە تەواوی سەر بگرێت ،شکست دەخوات! سەرچاوە: “ /١فەرهەنگی زارەکی” لە خولی تێکنۆلۆژی زماندا ،دکتۆر ئەمیر حەسەنپوور( ،پێشەکی) ،بۆ کتێبی :فەرهەنگی زارەکی موکریان (بەرگی یەکەم – ئـ) ،سەالح پایانیانی ،چاپی یەکەم١٣٨٥ ،ی هەتاوی – ٢٠٠٦ی زاینی. /٢ڕوو لە ئاسۆیەکی نادیار ،سیاوەش کەریمزادە، باڵوگەی خانی ،چاپی یەکەم١٣٩٨ ،ی هەتاوی، سەقز.
2
ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
جەستەی مەستوورە لە رۆحی شیعری نالی-دا ()2 - 1
خالق یەعقووبی عەبدول
(کامەران سوبحان دەینووسێت)
نــاونــــانی دەق زۆر تایبەتمەندی هەیە کە جوانی و نیگەرانی کۆدەکاتەوە. ساتەوەختێ هەیە نووسەر بۆ دەرخستنی جوانی پێویستی بە نیگەرانییەکی قووڵ هەیە ،هەندێجار ئەو نیگەرانییەش تەنها لە ناخی خۆیدایە و هەندێجاریش دەپەرێتەوە بۆ ناو دەقو بەرهەمە نووسراوەکانی .بەاڵم هەمیشە ئەو دوو چەمکە (نیگەرانی ،جوانی) وەک دوانەیەک لەناو تێکستەکانمدا ژیاون و کاریگەریی قووڵیشیان لەسەر ژیانم هەبووە .رەنگە تەنها ئەو کەسانەش توانیبێتیان بە روونی ئەو کاریگەرییە ببینن ،کە لە دەقەکانی من گەیشتوون ،یان هەندێ لەوانەی هاوسەردەمم بوون و لە نزیکەوە ئاگایان لەو دنیا تایبەتەی من و بەرهەمەکانم بووبێت. لە ریزبەندی رێکخستنی دەقەکانیشمدا ،لە کۆبەرهەمە شیعرییەکانم ،رەچاوی ئەوەم نەکردووە بەشێ دانێم بۆ ئەو تێکستانەی کە پڕن لە نیگەرانی و بەشێ بۆ ئەو دەقانە پڕن لە جوانی و گوزارشت لە بینینی ساتەوەختێکی جوانی دەکەن .تەنها ئەوە نەبێ ریزبەندی دیوانەکانم بە شێوازێ رێکخراوە ،خوێنەران دەتوانن بە ئاسانی لەو کۆمەڵە شیعرانەدا ئەو دوو رەگەزە بە سانایی جیابکەنەوە .بەتایبەتیش لە کۆبەرهەمی شیعریمداو لە کۆمەڵەی یەکەمی (بەهەشت و یادگار)دا کە دیوانی سەرەتایی چاپکردنی تێکستەکانم بوو ،رەگەزی “جوانی” بەسەر ئەو تێکستە شیعرییانەدا زاڵە .کۆمەڵە شیعرێکی ناوداریشی تێدایە ،بەشێکی زۆری خوێنەران ئەوانەی رۆژانێ شیعری منیان خوێندبێتەوە ئاشنان بەم شیعرانە .ئەم کۆمەڵە شیعرەش ،بەو شیعرانەم ناسراوە کە رەگەزی جوانیی تێیدا بااڵیە .لەوانە شیعرەکانی (ئافرەت و جوانی ،بۆ جوانی سەرەڕێ ،لە درزی پەچەوە ،بۆ خانمێک، هەڵبەستی پەشیمانی ،بۆ گەورە کچێک ،نیاز ....هتد) هەرچەندە ئەو شیعرەی کۆتاییان “نیاز” کۆمەڵێ رەهەند و گۆشەی جیاواز و نیگەرانی تێدایە ،پێشتر کۆپلەکانیمان لە گفتوگۆکەماندا شیکردەوە .بەاڵم ئەم شیعرەش هەر بۆیە لەناو کۆمەڵەی (بەهەشت و یادگار) دا باڵوبووەتەوە، چونکە سکێچی گشتیی شیعرەکە لە جوانی دەدوێ ،با لە هەندێ ژوور و پەنجەرەشەوە“ ،نیگەرانی” خۆی کردبێ بە ناو ماڵی جوانیی شیعرەکەدا!(مامۆستا گۆران جاریکی تر لە دیوانەکەی دەستییەوە ،کەوتە خوێندنەوەی دێڕەکانی کۆتایی شیعری “نیاز”) پاش وچان و کەمێ بێدەنگی ،روویکردە من و وتی( :سەیری ئەم چوار کۆپالنەی کۆتایی شیعرەکە بکە، بزانە نیگەرانی زاڵە بەسەریدا ،یان هەستی جوانی): ئێستا ئەگەربێت هیچ نەبێ لوتفی تۆ جارجار، بمالوێنێ ئەی ژنی شۆخ ،ئافرەتی نازدار قەسەم بە تۆ! قەسەم بە ناز! قەسەم بە جوانی! هەموو هەستم ئەچێتەوە دۆخی جارانی قوڵپی گەشی خوێنی جوانی دێتەوە لەشم دیسان شەبەق ئەدا ئاسۆی ئاسمانی رەشم ئیتر رابوورد من پیر ببم ،یان دڵم بمرێ یا بلووری شادمانیم هەرگیز گەرد بگرێ شیعرەکە دوو کۆپلەی ماوە ،گەر سەرنج لەم کۆتاییەی شیعرەکە و سەرەتای دەستپێکردنی بدەیت ،دەبینیت دوو دنیای تەواو جیاوازن ،دنیای جوانی و دنیای نیگەرانی .بۆ شاعیریش گرنگە ئەو دوو دنیا دژ بە یەکە لەناو دەقدا کۆبکاتەوە ،بەاڵم گرنگە چۆن کۆی دەکاتەوەو لە چی کاتێکدا گوزارشتی لێ دەکات .لەگەڵ ئەوەشدا من لە هەموو شیعرەکانمدا بە گشتی و ئەم شیعرە بەتایبەتی ،گرنگی لە رادەبەدەر دەدەم بە ناوی شیعرەکە .ناو بەالی منەوە گرنگە بۆ شوناس و ناسنامەی دەق .هیچ دەقێ ناتوانێ لە دەرەوەی ناوەکەیەوە خۆی بە خوێنەر بناسێ ،گەر ئەو دەقە لە بنەڕەتدا دەقێکی زیندووبێ الی خوێنەران. لە دانانی ناوی (نیاز)یش بۆ ئەم شیعرە ،کەمێ دوودڵیم هەبوو ،ئەویش بۆ تێگەیشتنی خوێنەر دەگەڕێتەوە لە مانای هەندێ وشەو دێڕی شیعرەکە .هەر بۆیە لە کۆتایی شیعرەکەدا چەند پەراوێزێکم داناوەو بۆ خوێنەرانم روونکردووەتەوە ماناکەیان چی دەگەیەنێ و یان من چۆن بە کارم هێناوە. یەکەمین پەراوێز ناوی شیعرەکەیە بەم شێوەیە نووسیوومە :نیاز=رجا ،پاشتر پس=پسانەوە بە مانای پچڕان و خاوبوونەوە هاتووە. (هیچم نەوت و بێدەنگ بووم .هەستمکرد گفتوگۆکەمان لەسەر “نیگەرانی و جوانی” درێژەی زۆری کێشا .مانای دێڕ و وشە شیعرییەکانیش بۆ ئەو خوێنەرانەی پرسیاریان لەسەر مانای شیعری ئەم شاعیرە هەیە .ئێستا دەتوانن روونتر و فراوانتر لە گۆران و تایبەتمەندییە شیعرییەکانی تێبگەن و چێژ لە جوانیی وشەکانی وەرگرن).
هەر شاعیرێکی داهێنەر خاوەن گوتارێکی فیکری و جوانیناسیی تایبەت بە خۆیەتی. شاعیری داهێنەری خاوەن گوتار ،لەنێو تانوپۆی سیستمی جیهانبینی و ژیانبینیی خۆیدا دەقی خۆی دەخوڵقێنێت و شیکردنەوەی شیعری شاعیری ئەوتۆ لە دەرەوەی ئەو سیستمە، دواجار خوێندنەوەیەکی نەزۆک و گەلێک جار ناڕاستی لێ دەکەوێتەوە ،کە ناتوانێت ببێتە ئاوێنەیەکی بااڵنوێنی هزر و هەستی شیعرەکانی. پۆل ریکۆر ،فەیلەسوفی ئەدەبناسی فەرەنسی، لەم بارەیەوە دەڵێت“ :بەرهەمی ئەدەبی، نەک هەر ئاوێنەی بااڵنمای سات و سەردەمی خۆیەتی ،بەڵکو لە هەمانکاتدا دەالقەیەکە رووەو ئەو جیهانەی کە لە هەناوی خۆیدا هەڵیگرتووە”. شیعری شیکردنەوەی لێکدانەوەو “مەستوورە”ی نالی ،لە دەرەوەی سیستمی هزرڤانی و جوانیناسیی شیعری نالی تا ئێستاش ئەو رێسا بااڵدەست و نەریتە زاڵە بووە کە ئەم شیعرەی پێ خوێندراوەتەوە و زۆربەی جارانیش ئەنجامی بە تاوانبار لە قەڵەمدانی نالیی لێ کەوتووەتەوە ،تاوانبار هەم لە هەمبەر پرسی ژن بە گشتی ،هەمیش بابەتی کەسایەتیی مەستوورە بەتایبەتی .وەک بڵێی نالی لەم قەسیدەیەدا ،لە رێبازی جیهانی شیعریی خۆی ،واتە خۆشەویستیی مرۆڤ و نیشتمان و جوانی الیدابێت و دژی رێساکانی سیستمی هزریی شیعری خۆی راسابێت و نۆڕمی گوتاری جوانیناسانە و واتاناسانەی شیعری خۆی پێشێل کردبێت .شیعری نالی و ئەو گوتارگەلەی لەسەر دەستی جیهانبینیی شیعری ئەو هاتوونەتە ئاراوە ،یەکێک لە گرینگترین وەرچەرخانەکانی شێوە تێڕوانینی کولتووریی مرۆڤ و کۆمەڵی کوردە بۆ چەمکگەلێکی لە چەشنی ژیان و جیهان و سروشت و مرۆڤ .شیعری نالی نیشانەی ئاشکرای مەوداوەرگرتنی مرۆڤێکە لە زەینییەتی تاکڕەهەندی و رەهاخوازانە کە سەرلەبەری دیاردەکانی جیهان ،تەنیا لە دەالقەیەکی بچووکی ئایدیۆلۆجیکەوە ببینێت .نالی لە شاعیرانی پێشەنگی کوردە ،کە دژی سیستمی بەهادانەری باوی کۆمەڵی سەردەمی خۆی دەنگی هەڵبڕیووە و گەر نەشیتوانیبێت ئەم سیستمانەی لە بناغەوە هەڵتەکاندبێت ،ئەوا رەنگ و رواڵەتی دزێوی ئەو سیستمە کۆنەپارێزانەی ئاشکرا کردووەو بەرهەڵستیان بووەتەوە .شاهیدی ئەم وتانە زۆربەی شیعرەکانی نالییە و دەست بۆ هەر دێڕە شیعرێکی ببەی ،ترووسکاییەک لەو هزرە تازانەت بەردەکەوێت. نالی لە قەسیدەی “مەستوورە” لە دووتوێی تەکنیکی گێڕانەوەی خەونێکدا (بە تەعبیری خۆی “تەحریری خەو”) و لە رێگای هەڤپەیڤینی نێوان خۆی و مەستوورە ،لە هەمبەر جەستەی مەستوورەو خۆی بە گشتی و ئەندامی نێرمایی (جنسی) خۆی و مەستوورە بەتایبەتی، هەڵوێستی شاعیرانەی خۆی دەربڕیوە .ئەم هەڵوێستە دەشێت لەنێو زەمینە و سیاقی سێ سیستمی بەرودوادا لێی بڕوانرێت: 1سیستمی شیعر بە گشتی. 2سیستمی شیعری نالی بەتایبەتی. ٣سیستمی تەکنیکی بەکارهاتووی شیعری “مەستوورە”(واتە گێڕانەوەی خەونەکە). دیارە ئەم هەڵوێستەی نالی سەرەتا هەڵوێستێکی شیعرییە ،کەواتە دەشێت بەپێی پێوانەکانی جیهانی دەقی شیعریی تاوتوێ بکرێت .ئینجا ئەم هەڵوێستە شیعرییە پاژێکە لە سیستمی جیهانبینی-جوانیناسیی شیعری نالی و دەشێت بۆ شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی ئەم شیعرە تایبەتمەندی و سەنگی مەحەکی سیستمی جیهانبینی و جوانیناسیی شیعری نالیشی تێدا رەچاو بکرێت .دواجار ئەم هەڵوێستە شیعرییەی نالی لە دووتوێی گێڕانەوەیەکی خەونئامێزدا بە دەستەوە دراوە و پێویستە خەسڵەتەکانی خەونیش وەک ئەسڵێکی گرینگ لە کاتی شڕۆڤەکردن و نرخاندنی ئەم شیعرە بە هەند وەربگیرێن و جێگە و پێگەی شایانیان پێ بدرێت .هەر بۆیە بە رای من ئەو خوێنەرەوە و توێژەر و رەخنەگرانەی کە رستە پڕ پێچوپەنا و وردەکارییەکانی قەسیدەی “مەستوورە” بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو سێ سیستمە گرینگە دادەبەزێننە سەر کۆمەڵێک گوزارەی سادەی درووشمئامێز و لەوێوە نالیی پێ تاوانبار دەکەن، پتر لەوەی کەڵکەڵەی کەشفی جیهانی دەقی شیعریی نالییان هەبێت ،خوازیاری سەلماندن و سەپاندنی زەینییەتی خۆیانن بەسەر دەقی ئەو شیعرەدا .بە وتەیەکی تر ،ئەم چەشنە خوێنەرەوەو بەردەنگانە لەبری کارکردن بە مەنتیقی دەق ،بۆ دۆزینەوەی جوانیی و واتاکانی دەق ،بە لۆژیکی زەینی خۆیان بۆ داسەپاندنی واتای خۆیان (یان زۆرجار نییەتی خۆیان) بەسەر دەقدا هەوڵ دەدەن. لە پڕۆسەی خوڵقاندنی شیعردا شاعیر ئەو واقیع – بابەتانەی کە لە جیهانی دەوروبەری خۆیدا دەیدۆزێتەوە دەکاتە هەوێنی شیعر و ئەو
هەوێنە لە بۆتەی زمانی شاعیرانەی خۆیدا قاڵ دەکاتەوە و شیعری لێ بەرهەم دەهێنێت .دیارە لەم نێوانەدا شاعیر بۆی هەیە بۆ تەیارکردنی زەینی بەردەنگ و خوێنەرەوەی خۆی بۆ تێگەیشتن لە واتای بەرمەبەستی تەکنیکی وەسفکردنیش بە کار بهێنێت .بەاڵم کەڵک وەرگرتن لە تەکنیکی وەسف دوائامانجی شیعر نییە ،بەڵکو زەمینە و بیانوویەکە بۆ گەیاندنی واتا .تەنانەت گەر هەڵبکەوێت لە شیعرێکدا تەنیا وەسفی رووت بە دەستەوە درابێت ،ئەم وەسفە دواجار دەشێت پیشاندەری حاڵەتێکی دەروونیی شاعیر یان واتایەکی شاراوەی دەقە شیعرییەکە بێت .کەواتە دەستەواژەی “وەسفی رووت” لە شیعردا بەو مەرجە پاساو هەڵدەگرێت کە دواجار نوێنەری واتایەکی دیار یان نادیاری شیعر بێت. وەسف لە شیعردا رێگایەکە بۆ تێگەیاندنی خوێنەرەوە لە ئەزموونێکی هەستکرد یان خەیاڵکردی شاعیر و لەم سۆنگەیەوە رەهەندێکی نوێ بە ئەزموونە واتایی و فۆرمییەکانی خوێنەرەوە زیاد دەبێت .گەر بێت و لەرستە وەسفییەکانی شیعرێک دوامەبەست و دوائاکامی شاعیرەکەی لێ هەڵێنجین ،ئەنجامی ئەم کردەیە بە هەڵەتێگەیشتنە لە تەکنیکی وەسفی شیعریی، یان لە واتا گریمانەییەکانی دەق .بۆ وێنە ،با سەرنج بگرینە ئەم شیعرەی (ئالفرێد تێنیسۆن) وەسفی هەڵۆیەکمان بۆ دەکات:
(هەڵۆ)
بە چنگە چەمیوەکانی نێچیری توند توند گرتووە؛ لەپەنا خۆر ،لە واڵتانێکی تەریک؛ لە ئامێزی ئاسمانی شین و ساماڵ باڵ لێک ئەدا، لە ژێر پەنجەی دەریای خرۆشان دەهەژێ؛ لە بانەوە ،لە لووتکەی چیاکانەوە دەڕوانێت و وەک تیری هەورەتریشقە بەرەو زەوی دادەگەڕێ.
(لە ئینگلیزییەوە :عەبدولخالق یەعقووبی)
جگە لەم شێوە وەسفەی کە “تێنیسۆن” لەم شیعرەدا کردوویەتی ،دەکرێت بۆ جۆرە وەسفێکی زانستیی وردیش لەمەڕ گیاندارێکی لە چەشنی “هەڵۆ” ئینسایکلۆپیدیا یان کتێبێکی دەربارەی مێژووی سروشتی گیاندار
و باڵندە یارمەتیدەرمان بن ،بۆ وێنە پێمان بڵێن“ :هێلکەی هەڵۆ خاڵدارن و لە سێ دانە تێناپەڕن .هێالنەی ئەو باڵندەیە زۆرجار لە دۆڵ و دەرەیەکی دوورەدەست چێ دەکرێت و دەستی کەسی پێ راناگات .قاچی نە زۆر درێژ و نە زۆر کورت و چنگیشی چەمیو و خڕ و تیژن”. مەبەستی شێوە وەسفی لەم چەشنە بەدەستەوەدانی کۆمەڵێک زانیارییە لەمەڕ باڵندەیەک بە ناوی هەڵۆ ،بەاڵم ئەم زانیارییانە لە ئاستی پەڕ و باڵ و هێلکە و هێالنەی ئەو باڵندەیە تێناپەڕێت .بەاڵم گەر بمانەوێت جگە لەم جۆرە وێناکردنەی باڵندەی گۆرین کە پتر لە باڵندەیەکی لە کارەبادراوی ویشکبووی پشت جامخانەی دووکانە شتە زریقە و بریقەدارفرۆشەکانی شار دەچێت ،بە شێوەیەکی تر هەڵۆمان نیشان بدرێت ،کە تێیدا شکۆی تەنیایی و وزەی وردبینیی و سرووشتی کێوی بوونی هەڵۆ رۆحی بەبەردا بکرێت ،ئایا دەکرێت ئاوڕ لە شیعری تێنیسۆن نەدەینەوە و چێژ لەو ئەزموونە بە زمان کراوەی ئەو لەمەڕ باڵندەیەکی ئەوتۆ وەرنەگرین؟! لەم شیعرەدا تێنیسۆن دەربارەی هەلۆ قسەمان بۆ ناکات و زانیاریمان پێ نادات، بەڵکو رێگامان بۆ خۆش دەکات هێزی خەیاڵی خۆمان بخەینە گەڕ و لە ئەزموونی هەستکردن بە هەڵۆدا ،بەو جۆرەی ئەو هەستی پێکردووە، شەریک و هاوبەش بین .لەسەر دەستی ئەم شیعرە هەم سنووری ئەزموونی جوانیناسیی ئێمە لەمەڕ هەڵۆ بەرفراوانتر دەبێت ،هەمیش ئەم ئەزموونە زێتر و کاریگەرتر لە ناخی هەست و بیری ئێمەدا رەگاژۆ دەکات و بڕشتی تێڕوانینمان بۆ جیهانی زیندووی باڵندەکان پتر دەکات. شیعری “مەستوورە”یش شیعرێکی تەواو وەسفئامێزەو نالی گوتەنی “تەحریری خەیاڵو خەو”ی ئەم شیعرە لە قەوارەی کۆمەڵێک وەسفی بە روداوی پڕ وردەکاریی ئەندامی مێینەو نێرینەدا کراوە .ئەم زنجیرە وەسفانە لە دووتوێی کۆمەڵێک خوازە و شوبهاندن و وێنەسازیی و گیانبەخشیدا هاتووە ،کە پتر لەوەی روویان لە دیاوی دیار و زەق و ئاشکرا و بێپەردەی ئەم ئەندامانە بێت ،ئاڕاستەیان بەرەو دیوی نائاشکرا و ناڕاستەوخۆیانە بە جۆرێک
دواجار رێژەی جوانیناسانەی فۆڕم و ناوەڕۆکی ئەم قەسیدەیە زیاد دەکەن .ئەم وەسفانە لەم سۆنگەیەوە لە چوارچێوەی ئەم شیعرەدا جێگە و پێگەیەکی مەنتقی بۆ خۆیان دەستەبەر دەکەن کە هەر لە دەستپێکی شیعرەکەدا پێداویستیی هێنانەئارای ئەم وەسفانە دەستنیشان دەکرێت، چونکی شیعرەکە لە هەبوونی“عوقدە”یەک الی مەستوورەو ویستی“حەلکردنی” ئەم “مەسەلە”یە بە “جەوابێ”لەالیەن “دێوانە”وە دەست پێدەکات: دێوانە کە زانی کە دەبێ عوقدەگوشا بێ هەستا و گوتی ئەشکی رەوانم بە فیدا بێ بۆیە ئەم “مەسەلە”یە “نوکتێکی زەریفە”و مەستوورە دەبێ “تەعریفی بکات” واتە بیناسێنێت و ئەم ناساندنەش لەسەر دەستی کۆمەڵێک دێڕەشیعری وەسفییە کە بە گشتی وەک “سیڕڕ” لە قەڵەم دەدرێت .کە واتە وەسفی ئەندامی مێینەی مەستوورە کە لە دێڕەشیعری ئەم سیڕڕە چییە میثلی سوها بێ ،نە سوا بێ؟! دووڕڕێ کە وەکو دووڕڕی سەما بێ ،نەسما بێ
دەستپێدەکات ،بەپێی لۆژیکی گێڕانەوەیی ئەم شیعرە ،دوای ئەو خواستە خەیاڵییەی مەستوورە ،کە خۆی ئەنجامی خواستی خەیاڵیی نالیی شاعیرە ،دێتە ئاراوە؛ ئەو خواستەی کە تێیدا مەستوورە دەخوازێت“عوقدە”کەی “وا” بێ و “مەسەلە”کەی بە “جەوابێ” “حەل بکرێ” .جگە لەم هۆیە ،مەستوورەی خەیاڵکردی نێو دەقی ئەم قەسیدەیە باوەڕی بە دەسەاڵتی نالی لە بواری “شەرحکردن”ی “مەسەلەی بیکر” هەیە ،و بۆیە ئەم هۆیەش مەنتقی هێنانە گۆڕێی “نوکتەی زەریف” و “تەعریف کردن”ی ئەم نوکتەیە و باسکردن لەم “سیڕڕە” لە دووتوێی کۆمەڵێک دێڕە شیعری وەسفی بۆ ئەندامی مێینەی مەستوورە، پاساوهەڵگر دەکات .ئەم پاساوەش بۆ ئەو پاژەی شیعرەکەش کە تێیدا “دێوانە”(ئەندامی نێرینەی نالی) وەسفی خۆی دەکات وەڕست دەگەڕێت ،چونکی پاش وەسفەکانی مەستوورە لەئەندامی مێینەی خۆی ،ئەویش(واتە نالی-ش) بەو راستییە دەزانێت کە پێویستە “عوقدەگوشا” بێت و هەر بۆیە لە هەمبەر وەسفەکانی مەستوورە ،وەسفی خۆی دادەنێ و لە رێوشوێنی مەنتقی گێڕانەوەیی شیعرەکە النادات. تا ئێرە باسی ئەوەمان کرد لە شیعری مەستوورەدا ،وەسف پانتاییەکی بەرفراوانی بۆ خۆی تەرخان کردووەو ئەم وەسفانەش وەسفی دوو ئەندامی مێینەو نێرینەن .نالی-ش وەکو خوڵقێنەری ئەم دەقە بەپێی پێداویستیی مەنتیقێکی شیعریی ئەم وەسفانەی لە قاڵبی ئەم شیعرەدا جێ کردووەتەوە. لێرەدا لە وێستگەی پرسیارێکی تیۆریکدا رادەوەستین و دەڵێین ،ئایا نیشانەی جوانیی شیعر لە وەسفی جوانیی دایە یان لە جوانیی وەسف؟ ئایا ئەگەر شاعیرێک زیاترین وەسفی گوڵ و گوڵزار و کێو و کوێستان و رەنگ و رووخساری هێنایە نێو جیهانی شیعرەکانییەوە، جوانیی و چێژبەخشیی شیعرەکانی مسۆگەر دەکات؟ ئایا دەکرێت شاعیرێک لە شیعریدا باسی خەمی تاقەت پڕووکێنی خۆی بکات و ئێمە وەک خوێنەرەوە لە خۆشیی خوێندنەوەی ئەو شیعرە شاگەشکە بین؟ ئایا دەکرێت دوای خوێندنەوەی ،بۆ نموونە ئەم شیعرەی شاعیری فارس ،فڕووغ فەڕوخزاد “خەمێکی خۆش”یان “چێژێکی تێکەڵ بە ئازار” ناخمان داگیربکات؟ من رووتم ،رووتم ،رووتم وەک بیدەنگیی نێوان پەیڤەکانی مەحەببەت رووتم برینی من هەمووی لە سۆنگەی ئەڤینە لە سۆنگەی ئەڤینە ،ئەڤینە ،ئەڤین من ئەم دوورگە سەرگەردانەم لە شۆڕشی ئوقیانووس و تەقینەوەی کێو پەڕاندووەتەوە و لەتلەتبوون رازی ئەو وجوودە یەکگرتووە بوو کە لە سوکوچروکترین زەڕڕەکانییەوە هەتاو لەدایکبوو. (وەرگێڕانی :عەبدولخالق یەعقووبی)
پەیکەری (مەستورە) لە سنە -پەیکەرساز :هادی زیائەدین
ئەم چەند دێڕە شیعرە پاژێکە لە شیعری هەرمانی “باوەڕ بێنین بە سەرەتای وەرزی سارد” کە پیشاندەری ئەوپەڕی خەمباریی و دڵساردیی شاعیرە لە هەڵوەشانەوەی عیشقی نێوان خۆی و دڵدارەکەی و هەپروون بە هەپروون بوونی وجوودی دوورگەئاسای خۆی و کوالنەوەی برینی خۆشەویستیی و ئاشقێنی. خەمباریی و هیوابڕاویی پانتایی شیعرەکەی داگیرکردووە ،کەچی چێژی ئەم پاژەی شیعری فرووغ ،هەر لەم شێوە دەربڕینە خەماوییەدایە. بە وتەیەکی تر ،ئەم شیعرە وەسفی خۆشیی ناکات ،بەاڵم هەست بە خۆشیی وەسفەکەی دەکرێت .بۆ نموونە کاتێک لە رێگای چەند پاتکردنەوەی وشەی “رووت”ەوە حاڵەتی راستۆکی و پاکی و بێ غەلوغەشیی خۆیمان بۆ زەق دەکاتەوە: من رووتم ،رووتم ،رووتم وەک بێدەنگیی نێوان پەیڤەکانی مەحەببەت رووتم
بەختیار حەمەسوور:
پەراوێزێک بۆ پەراوێز
ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
4الپەڕە
یر ب لە ئێ مە
ەن
اک ن
نگا ال ع سا دار ارۆ ەر س ڤ ۆ نا د. رید وە: ف یە ئەل زی گلی ئین لە
زێوانی الپەڕە تۆزاوییەکانی ئەدەب
الپەڕە 2
کولتووری “زەمەن” گرنگیی بە ئەدەب و هونەری هاوچەرخ دەدات
جەستەی مەستوورە لە شیعری نالی
الپەڕە 3
www.zamenpress.com
22
عەبدولخالق یەعقوبی:
وە ە
چل رۆژ لەمەوبەر ،لە ساتی بەردەوامیی نووسین و ساغکردنەوەو سەرپەرشتیاریی نامەی ئەکادیمییەکانی خوێندنی بااڵ ،ئەستێرەیەکی پڕ وزەو بەرهەم ،نووسەری زیاد لە ( )٩0کتێبی ئەدەبی و دیوانی شاعیرانی کورد ،چاوەکانی داخست و سەفەری سەرمەدی کرد. سوپاس بۆ (پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ) “ئەحمەدی خانی” بەم نەوە نوێیەی کورد ناساند .سوپاس بۆ پڕۆفیسۆر(گۆرانو ئەحمەد موختار جاف و پیرەمێردو قەدری جان)ت ،پێناساندین. لە بوارە جیاوازەکانی(توێژینەوەو شیعرو چیرۆک و شانۆنامەو وەرگێڕان و نامە ئەکادیمی) یەکاندا ،لە هەموو ئەو بوارانەدا کتێبخانەی کوردیت دەوڵەمەند کرد. لە (یەکێتیی نووسەران و ئەکادیمیای کوردی) دامەزرێنەرو پایەی سەرەکی بوویت. هەمیشە بە بەرهەم و بۆچوونە تایبەتەکانت، ئەدەب و مێژووی کولتووریی نەتەوەکەتت دەخستە شاڕێگەی زانست و ئەکادیمی. کەم نووسەرو توێژەری کورد هەیە ،تەمەنی هەڵکشێ بۆ سەرووی 80ساڵ و تا دواڕۆژو دوا ساتەکانی ژیانی ،دەستەکانی قەڵەم بگرێتو بەردەوام بێت لە نووسین. هەرچەندە لە دواڕۆژی تەمەن و لە دواگۆشە هەفتانەییەکەتدا (ئەم کونجەش) جۆرێ لە نیگەرانیت دەربڕیوە لە خوێنەرو نووسەربوون، پرسیاری ئەوە دەکەیت ،بۆچی بنووسیت و بۆ کێ دەنووسیت؟! بەاڵم هەر خۆت وەاڵمی خۆت بە نووسین و کۆشش و بەردەوامیی دەدەیتەوە. تۆ بەردەوام بوویت ...بەردەوام لە نووسین. بەردەوام لە خوێندنەوە ،بەردەوام لە کۆڵنەدان و نەسرەوتن ،تۆ بوویتە بەشێ لە وشەو دێڕو الپەڕەی کتێبە دانسقەو تۆزاوییەکانی ئەدەب و مێژووی نەتەوەکەت. یادت بەخێر ،پرۆفیسۆرەکەی ئەدەبی کوردیی ،یادت بەخێر ،د.عیزەدینی زانا.
یز ەز کێشەکە تەنها ئەوەیە
ئەوەندە بیر لە ئێمە ناکەنەوە لە ئەمریکا.
لەوێ مانێال
بچکۆلەیە وەک گوام
خاڵێکە لەسەر نەخشە ،بەرەو رۆژهەاڵتی چین هەڵئەکشێت.
ڤێتنام زیاتر ناسراوە بەهۆی شەڕەوە.
هێندە بیر لە پەناهندەکانیش ناکەنەوە:
تەنها ئەو کاتەی نەبێت کە شوقەکانیان قانگ ئەدەن بە ماسی وشک
یان ئەوانە بێزار دەکات لە ریزی کڕینی ماسی دان الی ماسی فرۆش
کە داوای سەری ماسی ئەکەن لە گەڵ نەرمێنەدا
(بۆ شلە زۆر باشە ،ئەزانیت)
بەاڵم دووری یارمەتیدەرە ،هەموو وەک یەکن ئا ئەمەیە -هەموو وەک یەک وان:
کولتووری زەمەن
ئاوا ،لە نیویۆرک تایمز
ئیدیتۆڕاڵیالێکی گەرموگوڕ دەربارەمان
دەنووسرێت ...کێ گوێ ئەدات؟
“واشنتۆن پۆست” هەتا ئەتوانێت بڵێت بەاڵم پۆتۆماک (واشنتۆن) هەر هیچ ناگۆڕێت
مستەفا پاشا یاموڵکی ،سەرکردەیەکی شتمانپەروەر بوو ،یهكهم ژهنراڵ بوو لە نی وپای عوسمانیدا كه لهبهر بیروباوهڕی س كوردایهتی خانهنشینكرا. لەم کتێبەدا کۆمەڵێ تایبەتمەندیی گرنگی تەفا پاشا یاموڵکی ساغ کراوەتەوە ،گرنگترینیان: چاپی دووەمی کتیبی (مس *لەو رۆژگارەدا یهكهم بەرپرسی كورد یاموڵکی پۆرترێتی خەباتکارێکی کورد) لەم ئەم بووه ،کە به سهرۆكی دادگای عورفیی رۆژانەدا لە شاری سنە باڵوبوویەوە. جید ساڵح ،پێشتر دهوڵهتی عوسمانی هەڵبژێراوە. کتێبە ،لە نووسینی مە * ئازایانە بڕیاری لە سێدارهدان بۆ چاپی یەکەمدا ،هەندێ الیەنی مێژوویی لە وانبارانی کۆمەڵکوژیی ئهرمهنییهكان تییە گەورەو تا گرنگو پڕ بایەخی ئەم کەسایە ەوە .لە دەکرەدووە ،کە بەرپرسی یەکەم لەو ونی مێژووی کوردی ساغ کردبووی اوانە کۆمەڵکوژییە ،چەندین ئهفسهر و چاپی دووەمی کتێبەکەشدا ،کۆمەڵێ زانیاریی ت دووتوێی 450الپەڕەدا سیاسهتمهداری توركیا بووە. و دیکۆمێنتی نوێی لە *له دهوڵهتهكهی شێخ مەحمود له ساڵی باڵوکردووەتەوە. ١٩٢وهزیری پهروهرده بووه ...چهندین ئەم کتێبە ٢ کتێبە قوتابخانهی لهسهر ئەژماری درووستکردووە. یەکێکە لە زههرای كچی ،یەکەم کەس بوو لەپڕ بایەخەکانی و مێژووی شاری سلێمانیدا و لە ساڵی ١٩٢٦ مێژووی ون ورد ،یەکەمین قوتابخانەی کچانیان کردووەتەوەو نادیاری ک کە بە کۆمەڵێ هانی کچانیان داوە بۆ خوێندن. * بەدەر لە خەباتکارێکی سیاسی، و دیکۆمێنت ژوونووس و شاعیر بووەو هەموو هەوڵ و ئەرشیفی نەبینراوی مێ ۆششێکی بۆ سەرکەوتنی ئەدەب و کولتووری دانسقە ،نووسەرو ک ساغی نەتەوەکەی بووە. توێژەر کر د و و ە تە و ە .
پۆرترێتی خەباتکارێکی کورد
منم ،دیدەوانیی گوڵ دەکەم
بوونەکان، کە لە پێناو خودێتیدا بوونەکان دەخەنە ژێر حەز و ویست و دەسەاڵتی خۆیانەوە. مرۆڤ وەک بکوژی لێ هاتووە لە پێناو وەک پ خواستەکانیدا ،هەبووێتی دیکە ێوی ئەم بەرهەمە :لە ماوەی سااڵنی دەکا ستیی بۆ هەبووێتی خۆی تەماشا ت). ٢00٧بۆ ٢0١0نووسراون ،ساڵی ٢0١١ بە دەر لەم چاپی ی تێ ەکە ڕوان می ینە کرا ش، وەو شاعیر لە چاپخانەی کارۆ چاپی لەم رۆژانەشدا لە پێ شەک یی کتێ بەک ەدا دە نوو سێ ت( :گوڵ، دووەمی ب کتێبەکە پێکهاتووە لە ١٦ش اڵوبووەوە .ئەو رۆحە موقەدەسەیە ،کە وەک گشت یعر و چا مە، رۆحە خ لەگەڵ تەوەرەیەک لە بەشی دووەمی پشو وڵقاوەکانى دیکەى خودا ،بە دیار وى درێ توێژینەوەیەک ،لە الیەن: ژى ژیانهوه راوەستاوە و هەمیشە «هیوا ئەکرەم لە د ەالق ەى جوان يى خۆی ەوە دە عومەر و رابەر محەمەد ڕوانێتە ژیان. محەمەدەمین» ئ ەوە گ وڵە ه ەمی شە فەر امۆ شی ەوە ،بە ناوی« :چەمکی گ مان دەداتێ، (منم ،دیدەوانیی گوڵ وڵ ،لە دیوانی :وێن ەى ب ەهە شت مان نی شان د ەدات .گوڵ دەکەم) ی پێشەوا شوێنگەى خۆی کاکەییدا». هەروەها دیار لەتیف :رانانێکی رازاوەیەو دەروونى بۆ کردووە بە ناو ی: «چەمکی روانین ،لە (منم، مر ۆ ڤە کا نیش دید ەوان یی گ وڵ دەکەم) ی پێشەوا ئاسوودە دەکات؛ کاکەییدا. ئهگەرچی هەر ئەم کتێبە(:ئەزموونێ نوێی شاعیرە ،لەمەڕ بو کی سەرەتای گوڵە دەبێتە ونێتیی هەبووەکان، شەهید و ئەنفالی کاکەیی لە بارەی ئەزموونە شیعرییەکەیەوە دەڵێت: «ز یند ەبە چاڵ »ى لە مەڕ دون یای رۆحانی و هەبووێتی بوون ەکان دەستى مرۆڤەکان). ەوە یە، کە ب وون تێیدا ناوەندی دەقە .روان ینە لە جیهانبینیی مرۆڤ بۆ
لێرە ،لە ماڵ
جوداییەکە دەست پێدەکات مێشک ئەتوێتەوە وەک پەنیر.
*ئێمە تەنها نین! لەبەر ئاڵۆزی پەیوەندیی نێوان (ئەمریکا و کورد) و دووبارەبونەوە رووداوە هاوشێوەکان ،لە جێهێشتن و خیانەت و پشتتێکردن ،خەریکە هەستێکی وەها دروست دەبێت کە پەیوەندیی (کورد و ئەمریکا) پەیوەندییەکی تایبەتی تاقانەیە کە هەمیشە بە تراژیدیا کۆتایی دێت .لێرەدا گرنگە دوو شت لەبەرچاو بگرین: یەکەم :تەنها ئێمە نین لە دونیادا کە ئەزموونی لەو جۆرەمان هەیە لەگەڵ ئەمریکادا. دوو :بە بەراورد بە گەالنی بێ دەوڵەتی دونیا ،ئێمە تۆکمەترین پەیوەندیمان هەیە بە ئەمریکاوە .بۆ ئەوەی فراوانتر و باشتر لەم پەیوەندییە تێبگەین ،دەبێت لە روانگەی بەراوردکارییەوە لێی بنواڕین .ئایا ئەمریکا لەگەڵ ئەوانیتردا چۆن مامەڵە دەکات؟ وەاڵمی ئەم پرسیارە کاری زۆر دەوێت ،لێرەدا دەقە شیعرێکی شاعیری فلیپینی ئەلفریدۆ ناڤارۆ ساالنگام وەرگێڕاوە لە زمانی ئینگلیزییەوە ،بەهیوام هەندێک رووناکیی بخاتە سەر ئەم بوارە .ئەوەندە بیر لە ئێمە ناکەنەوە لە ئەمریکا. (وەرگێڕ)
سەرنووسەر سیروان رەشید
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
لەبارەی
ڕۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە
چاكسازییەوە بەدرێژایی گفتوگۆو دانوسانەكان ،جەختمان لەسەر ئەوە دەكردەوە هاتنە حكومەتی ئێمە لە پێناوی چاكسازی و پرۆژەی چاكسازیە ،بۆ ئەمەش بەرچاوڕوون بووین ،هەم قەبارەی گەندەڵی و هەم ئاستی گەندەڵیەكەمان باش دەزانی ،كە هێزی پێكهێنەری حكومەت ،وتی :ئێمەش ئەمە بە رێگای دروست دەزانین، رێوشوێن دانرا.. لە رێككەوتنی سیاسی و كارنامەی حكومەت چاكسازی هەمەالیەنە جێگیركرا، بڕیاربوو لە مانگی یەكەمەوە دەستپێبكات ،حكومەتی هەرێم لە یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاریدا :بە دەرچواندنی یاسای چاكسازی ،لیژنەی بۆ پێكهات ،بەاڵم تا ئێستا پرۆژەكە نەگەیشتووەتە پەرلەمان! بڕیارە لە زووترین كاتدا بێت. دیدی جێگیری ئێمە :هەموو هەنگاوێك لەپێناو چاكسازیدا. دەبوو لە دوو مانگی یەكەمدا یاسای چاكسازی بێتە پەرلەمان ،نەهات ،ئەو كات ئێمە دوو بژاردەمان لەپێش بوو ،بكەوینە دژایەتی و هەڵوێست وەرگرتن كە ئەمەش دەچووە پاڵ ئەوانەی رێگری لە دەرچواندنی یاساكە دەكەن ،یان لۆبی و هەوڵ دەستپێبكەین بۆ دەرچواندنی یاساكە ،رێگای دووەممان هەڵبژارد لە دوو مانگی رابردوودا هەوڵێكی زۆرماندا بۆ دەوڵەمەندكردنی پرۆژەكە ،پرۆژەیەكمان رەوانە كرد (چاكسازی لە داهات و خەرجی). هاتنی پرۆژەی چاكسازی بڕیارە لە زووترین كاتدا پرۆژە یاسایی چاكسازی لە موچەو خانەنشینی و بەخشین و دەرماڵەكان رەوانەی پەرلەمان بكرێت ،ئەمە چاكسازیە تەنیا لە خەرجی ،سەرباری ئەوەی ئێمە پشتیوانی هەموو پرۆژەیەكی چاكسازی دەكەین، لەهەمانكاتدا چاكسازی لە داهاتیش بە ئەندازەی چاكسازی لە خەرجی و بگرە زیاتریش بە گرنگ دەزانین ،بۆ ئەم مەبەستە سێ رەكیزەی بنچینەی داهاتمان دیاری كردووە كاری لەسەر بكەین ،بۆ هەر یەك لەمانەش وردەكاری دۆسیەكانی گەندەڵیمان دیاری كردووە: یەك :نەوت ماوەی سێ ساڵ و چوار مانگە ئاستی بەرهەمی نەوت و نرخی نەوت هەرچەند بێت 300ملیۆن دۆالر دەدرێتە وەزارەتی دارایی ،بە ژمێرەی ئەمڕۆ كە رۆژانە 441 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت ،بۆ هەر بەرمیلێك نەوت 22دۆالرە ،چەندین رێگاو هۆكار لە گەندەڵی دۆسیەكانی نەوتدا( .بەفەرمی ئەمە رەوانەی دەسەاڵتی جێبەجێكردن دەكەین). دوو :باج یەكێك لە گرفتە گەورەكانی كوردستان ،نەدانی باج ،خۆدزینەوە لە باج، بەخشین لە باج ،هیچ كام لە كۆمپانیا گەورەكانی نەوت باج نادەن ،بە تێكڕا نزیكەی 8هەزار كۆمپانیا هەر ناویان نییە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج سەر بە وەزارەتی دارایی ،هەندێك جار سەرۆكی حكومەت بە یەك وشە ،كۆمپانیای لە یەك ملیۆن دۆالر باج بەخشیوە ،دەیان فایلی دیكەی باج كە ئێستا لە وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئەوەین پێداچوونەوەیەكی گشتگیر بكەین. سێ :گومرگ ئەوەی لە خاڵە سنورییەكان روودەدات ،سەرباری گەندەڵییەكی گەورە كە زیانی بە داهاتی واڵت و گیرفانی هاواڵتیان گەیاندووە ،كارەساتێكی گەورەی ئەخالقیە. چەندین كۆمپانیا لەسەر حسابی گیرفانی خەڵك بەبێ ئەوەی هیچ كارێك بكەن ،مانگانە ملیۆنان دۆالریان دەستكەوێت ،مافیاگەری دەكرێت بەبێ گومرگو پشكنینی رۆژانە دەیان بارهەڵگر داخڵ دەبێت ،هێزە ئەمنییەكان بەشێكن لەم پرۆسەیە( .لە راپۆرتێكی 12پەڕەیدا وردو درشتی كارەساتی خاڵە سنورییەكان خراوەتە بەردەست سەرۆكی حكومەت). ئەم سێ دۆسیەیە بۆ چاكسازی جدیی گرنگ و پێویستن ،بەبێ دەستبردن بۆ ئەم دۆسیانە چاكسازی راستەقینە بوونی نابێت.
نەخشەساز شاخەوان ئەنوەر
ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
0750 444 7109
نرخ 500دینار
www.zamenpress.com
شنە حەسەن لە درامایەكی نوێدا دەردەكەوێت
پشکۆ ناکام
مەزهەر كەریم خانمە ئەکتەری کورد ،شنە حەسەن ئاشکرایدەکات کە بەمزووانە لە درامایەکی نوێدا بەناوی پەلکەزێڕینە دەردەکەوێتەوە. شنە حەسەن بە “زەمەن”ی راگەیاند :لە درامای پەلكەزێڕینەدا بە رۆڵی سەرەكی بەشداریم كردووەو سەرجەمی زنجیرە دراماكە بەشێوەی كۆمیدیایە. لەبارەی ئەوەی ئەوە یەكەم كاری هونەریی شنە حەسەنە لەدوای ماڵەكەی مەعروف ،ئەو وتی“ :بۆ چەندین كاری دیكە پێیانوتوم بەاڵم نەمویستووە لە ئاستی كارەكانی دیكەم دابەزێت بەتایبەت ماڵەكەی مەعروف”. لەبارەی ئەوەی بۆچی زۆرینەی کارەکانی کۆمیدین ،ئەو خانمە ئەکتەرە دەڵێت“ :ماوەی چەند ساڵێك دەبێت كاری كۆمیدیا دەكەم پێشتر كاری تراژیدیام كردووە هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگێڕمەوە کە بینەر پێویستی بە کاری تراژیدیا نەماوە چونكە ژیان تراژیدیایە”. شنە ترسی خۆی لە قسەکردن بۆ میدیا دەخاتە ڕوو دەڵێت“ :سیاسیەكان ناهەقیان نیە وەك پێویست قسە بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ناكەن ،ترسیان هەیە وەك ئەوەی خۆیان وتویانە پەیامەكەیان نەگات”. ئەوەشی نەشاردەوە دوو كوڕەكەی بە ناوەكانی ڕامینو ڕوبین زۆر ئارەزووی كاری هونەریی دەکەن و پێشتر لە ماڵەكەی مەعروفو چەندین كردووە”. درامای تردا بەشدارییان
تۆش ئاوڕێک نایەیتەوە وتیان :لەسەفەریت
هەموو جانتا بەدەستەکان
پایزێکی تر هات و
گەڕاین..و نەماندۆزیتەوە
تۆ هەر نەگەڕایتەوە
ئەڵێن دوا مەنزڵگات الی دایکتە
شەوێکی بەیجووری تر
سەرت ئەشێلێ
تۆ هەر نەدرەوشایتەوە
لەبیربچێتەوە.
ئاسمانی گرت...و
بەهاری لەبیر کرد
هات...و
تا گەڕانەوەت بۆ المان
پەڵە هەورێکی تەڵخ
گەر کانی
تۆ هەر بە ماتی مایتەوە
بەرد شاخی لەبیر کرد
دەنگی بروسکە و شەستە بارانە
هەنسک
هەر بانگت ئەکەین
ئێمەش تۆمان لەبیر ئەچێتەوە!...
تۆ هەر نەوالوانەوە
سنگی لەبیر کرد
ن
ئەگەر نەمەوێت
اری
تا
ژان
ن رۆ ستە
م:
بنووسم دەبم بە
سەماکارێکی گچکە ل
گوڵ کاریگەریی ئەرێنی هەیە
ساڵ
ح:
بەسەر مرۆڤەکانەوە 10
ل
10
ﺋيﺆﱡ:ﲢٌﳎرﲢﺢﻷﺮ: ﲔّﲡﱞ:ﺾًﺢﲢﲜﻷّﻰ:سّ]ْﺢﳉ:خﻰﱡ:
Lokma retaurant
07740881458
بینەر پێویستی بە کاری تراژیدی نەماوە
بۆ یادی کاک حەمە ئاوات
عەلی حەمە ساڵح
نووسینگەی هەولێر گوندی ئیتاڵی یەک خانووی ژمارە ()633
ناونیشان سلێمانی -گەڕەکی ئاشتی شەقامی سۆران ()132 خانووی ژمارە ()20
ﻷ]ْﻷّﳓ]ﻶ:ﺑ:ﳋﺌّﺆ]ﻷ::إ:خﱡﲢﺢﻷ]ﻶ:إ:خ]ﳉﺢﲢﱞ:ؤّرﲣ:
77
LOKMA RESTAURANT
نە ژاد ب ە ر دەنگی من بۆ زنج
گۆرانییە هێمنەکان گونجاوە
ل
11
ی:
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
ە� ت��ا ی�� ب� ت
19
ئــــاگـــــــــــاداری پارێزگای سلێمانی كۆدی پرۆژە { })SUL.G.)3170ساڵی 2019 كەمكردنەوەی نهێنی /بانگهێشتی(كراوە) بۆ پڕۆژەی :نۆژەنکردنەوەی لوتکەی ( )crestبەنداوی دەربەندیخان پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیاکان دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە ،سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری /ب.گرێبەستەكان/ فرۆشتنی تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی ،بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر ( )100.000سەد هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەرو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەڵێندەرەی كە پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت. .1فرۆشتنی تەندەر لە رۆژی ( )2019/11/14دەستپێدەكات تا رۆژی ( )2019/11/28لە كاتژمێر ()9 ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر ()12:00ی نیوەڕۆ. .2رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا ( )2019/12/3كاتژمێر ()10:00ی پێش نیوەڕۆ دەبێت. .3رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی ( )2019/12/3دەبێت دوای داخستنی صندوقی تەندەر كاتژمێر ()10ی پێش نیوەڕۆ. .4ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت ،ئەوا یەكەم رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر. .5هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت. .6ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە ( )120سەدو بیست رۆژ (رۆژی رۆژمێری). .7پێویستە لەسەر کۆمپانیاو بەڵێندەر پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ()2ی ساڵی ( )2016بێت. .8پێویستە كۆمپانیاو بەڵێندەر ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی .2019 .9پێویستە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو واژۆ بکات یان کەسێکی ڕێگەپێدراو (تخویل) بەنوسراوی فەرمی دیاری بکات. .10پێویستە کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان كرابن بۆ ساڵی .2019 .11پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە. .12بارمتەی سەرەتایی /بەڵێننامەی نوسراو بۆ دەستەبەركردنی تەندەر. .13مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت. .14ماوەی بەسەرچوونی تەندەر ( )90رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر. .15دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێتو ڕەت دەكرێتەوە. .16پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی سپاردن. .17پێویستە كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات و ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت. .18پێویستە کۆمپانیا لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات. .19پێویستە کۆمپانیا لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیڵ ()emailی تایبەت بەخۆی پێشكەش بكات. .20كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوو کۆگاکانی ئاو بكات.
پارێزگای سلێمانی كۆدی پرۆژە { })SUL.G.)3171ساڵی 2019 كەمكردنەوەی نهێنی /بانگهێشتی(كراوە) بۆ پڕۆژەی :دابینکردنی قڕکەری کیمیاوی (قەاڵچۆکردنی نەخۆشی کوێروی گەنم) تێبینی :ئەم قڕکەرە ماددە کاراکەی بریتیە لە ()Tebuconazole 2% DS پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیاکان دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە ،سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری/ ب.گرێبەستەكان /فرۆشتنی تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی ،بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر ( )200.000دوو سەد هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەرو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایەی كە پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت. .1فرۆشتنی تەندەر لە رۆژی ( )2019/11/19دەستپێدەكات تا رۆژی ( )2019/12/2لە كاتژمێر ()9 ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر ()12:00ی نیوەڕۆ. .2رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا ( )2019/12/5كاتژمێر ()10:00ی پێش نیوەڕۆ دەبێت. .3رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی ( )2019/12/5دەبێت دوای داخستنی صندوقی تەندەر كاتژمێر ()10ی پێش نیوەڕۆ. .4ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت ،ئەوا یەكەم رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر. .5هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت. .6ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە ( )90نەوەد رۆژ (رۆژی رۆژمێری). .7پێویستە لەسەر کۆمپانیاو بەڵێندەر پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ()2 ی ساڵی ( )2016بێت. .8پێویستە كۆمپانیاو بەڵێندەر ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی .2019 .9پێویستە کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان كرابن بۆ ساڵی .2019 .10پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە. .11پێویستە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو واژۆ بکات یان کەسێکی ڕێگەپێدراو (تخویل) بەنوسراوی فەرمی دیاری بکات. .12بارمتەی سەرەتایی /بەڵێننامەی نوسراو بۆ دەستەبەركردنی تەندەر. .13مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت. .14ماوەی بەسەرچوونی تەندەر ( )90رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر. .15دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێتو ڕەت دەكرێتەوە. .16پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی سپاردن. .17پێویستە كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات و ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت. .18پێویستە کۆمپانیا لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات. .19پێویستە کۆمپانیا لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیڵ ()emailی تایبەت بەخۆی پێشكەش بكات. .20كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بكات. .21كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر بەڵگەنامەکانی ستاندەردی ئەم پڕۆژەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان هۆبەی تەندەرین بكات.
((مەرجەكانی بەشداریكردن)) .1ئەو كۆمپانیا ناوخۆییانەی کە بەشداری دەکەن پێویستە پلەی پۆلێنکردنیان لەنێوان ()9- 2 بێت ،وە پێناسی پۆلێنکردنیان پێبێت کە لە (وەزارەتی پالندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان) ەوە دەرچوبێت و بەرواری بەسەر نەچووبێت هەروەها کاری هاوشێوەیان هەبێت لە بواری دروستکردنی بەنداو یان ڕێگاوبان. .2ئەو كۆمپانیا نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە تۆماربن و پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها کاری هاوشێوەیان هەبێت لە بواری دروستکردنی بەنداو یان ڕێگاوبان. .3ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە بەشدار دەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها کاری هاوشێوەیان هەبێت لە بواری دروستکردنی بەنداو یان ڕێگاوبان.
((مەرجەكانی بەشداریكردن)) .1ئەو كۆمپانیا ناوخۆییانەی کە بەشداری دەکەن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیایان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت و پسپۆڕی کشتوکاڵی بن. .2ئەو كۆمپانیا نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پسپۆڕی کشتوکاڵی بن. .3ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە بەشدار دەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پسپۆڕی کشتوکاڵی بن.
ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری 2019/11/13
ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری 2019/11/18
درێژکردنەوەی ماوەی بانگەواز (دووەم جار) بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەی گەڕاندنەوەو ڕۆژی کردنەوەی تەندەری پڕۆژەی (کۆکردنەوەو گواستنەوەو چارەسەرکردن و دامەزراندنی کارگەی بەرهەمهێنانی پەین لە سنوری زۆنی()1ی شارەزوور بە کۆدی ( )3165بۆماوەی ( )7حەوت ڕۆژ واتە لە ( )2019/11/17گۆڕا بۆ ( )2019/11/24واتە بەرواری ( )2019/11/24ڕۆژی گەڕاندنەوەو کردنەوەی تەندەری پڕۆژەکە دەبێت. ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری 2019/11/13
پارێزگای سلێمانی كۆدی پرۆژە { })SUL.G.)3163ساڵی 2019 كەمكردنەوەی نهێنی /بانگهێشتی(كراوە) بۆ پڕۆژەی :دابینکردنی قڕکەری کیمیاوی (قەاڵچۆکردنی بژاری ناو باخ) (دووەم جار) تێبینی :ئەم قڕکەرە ماددە کاراکەی بریتیە لە ()Glyphosate 48% پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیاکان دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە ،سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری /ب.گرێبەستەكان/ فرۆشتنی تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی ،بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر ( )100.000سەد هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەرو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایەی كە پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت. .1فرۆشتنی تەندەر لە رۆژی ( )2019/11/18دەستپێدەكات تا رۆژی ( )2019/12/1لە كاتژمێر ()9ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر ()12:00ی نیوەڕۆ. .2رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا ( )2019/12/4كاتژمێر ()10:00ی پێش نیوەڕۆ دەبێت. .3رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی ( )2019/12/4دەبێت دوای داخستنی صندوقی تەندەر كاتژمێر ()10ی پێش نیوەڕۆ. .4ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت ،ئەوا یەكەم رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر. .5هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت. .6ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە ( )90نەوەد رۆژ (رۆژی رۆژمێری). .7پێویستە لەسەر کۆمپانیاو بەڵێندەر پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ()2ی ساڵی ( )2016بێت. .8پێویستە كۆمپانیاو بەڵێندەر ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی .2019 .9پێویستە کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان كرابن بۆ ساڵی .2019 .10پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە. .11پێویستە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو واژۆ بکات یان کەسێکی ڕێگەپێدراو (تخویل) بەنوسراوی فەرمی دیاری بکات. .12بارمتەی سەرەتایی /بەڵێننامەی نوسراو بۆ دەستەبەركردنی تەندەر. .13مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت. .14ماوەی بەسەرچوونی تەندەر ( )90رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر. .15دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێتو ڕەت دەكرێتەوە. .16پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی سپاردن. .17پێویستە كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات و ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت. .18پێویستە کۆمپانیا لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات. .19پێویستە کۆمپانیا لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیڵ ()emailی تایبەت بەخۆی پێشكەش بكات. .20كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بكات. .21كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر بەڵگەنامەکانی ستاندەردی ئەم پڕۆژەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان هۆبەی تەندەرین بكات. ((مەرجەكانی بەشداریكردن)) .1ئەو كۆمپانیا ناوخۆییانەی کە بەشداری دەکەن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیایان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت و تایبەتمەند بن لە بواری کشتوکاڵی. .2ئەو كۆمپانیا نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تایبەتمەند بن لە بواری کشتوکاڵی. .3ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە بەشدار دەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تایبەتمەند بن لە بواری کشتوکاڵی. ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری 2019/11/17 سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی دادگای باری کەسێتی لە شارەزوور بابەت /ئاگاداری
ژمارە /274 :ش2019/ بەروار2019/11/5 :
داواکار :الڤە علی احمد داوا لەسەرکراو :جێگر اسعد علی بۆ داوا لەسەرکراو (جێگر اسعد علی) کە ئێستا ناونیشانت نادیارە ،دادگا ئاگادارت دەکات کە داواکار (الڤە علی احمد) داوای شەرعی ژمارە(/274 ش)2019/ی لەم دادگایە لەسەرت تۆمارکردووەو تیایدا داواکار داوای (تصدیق طالق) کردوە وە لەبەرئەوەی کە ناونیشانت نادیارە دادگا لەڕێی دوو ڕۆژنامەی ناوخۆیی ڕۆژانەوە ئاگادارت دەکات کە خۆت یان بریکارێکت لە ڕۆژی دادبینی لە 2019/12/2کاتژمێر 10لەم دادگایە ئامادەبن وە بەپێچەوانەوە دادگا لەسەر دادبینی خۆی بەپێی یاسا بەردەوام دەبێت. دادوەر صالح الدین احمد عارف
ڤ��رۆ ڤ��ە
18
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
تێگەیشتن لە ناڕەزایەتیەکانی عێراق
خۆپیشاندان ،بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی یان شۆڕش چەمکەکان
هۆشیار عومەر عەلی
پوختە
لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا گەڕێکی دیکە لە ناڕەزایەتی لە عێراق سەری هەڵدا. ئەم ناڕەزایەتیانەی خەڵک بەغدادو زۆرینەی شارەکانی باشوری عێراقی گرتۆتەوە .تا ئەمڕۆ بەردەوامن و ئاماژە نیە بۆ خاوبوونەوە یان کۆتایی هاتنی ،ترسێکی راستەقینە الی تەواوی کاستی سیاسی دەسەاڵتدار دروست کردووە .الیەنی ئەرێنی ئەم ناڕەزایەتیانە ئەوەیە کە بەپێچەوانەی ناڕەزاییەتەکانی پێشوو خەڵکی لە هەموو بەشەکانی جڤات بەشدارن .رەنگە تەنیا خاڵی هاوبەشی ئەم ناڕەزایەتیانەو ئەوانەی سااڵنی رابردوو بوونی توندوتیژی و کوژرانی هاواڵتیان بێت .تا ئەمڕۆ ژمارەی کوژراوەکان گەیشتۆتە 3٠١کەس و نزیکهی ١5هەزار کەس بریندار بوون. داخوازییەکانی خەڵک ئەمجارە رادیکاڵترنو خۆی دەبینێتەوە لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت ،دژایەتی گەندەڵی ،چارەسەری بێکاری و خراپی خزمەتگوزاری ،سەربەخۆی دەسەاڵتی دادوەری ،کۆتاییهێنان بە پشک پشکێنەی سیاسی و ئابوری ،رێگری لە دەستێوەردانی دەرەکی و گۆڕینی دەستور .بە مانایەکی دیکە ،چیدی خەڵک دامەزراوەکانی حکومەت و پەرلەمان و دەسەاڵتی دادوەری وەکو کەناڵی گەیاندنی داخوازییەکانیان و چارەسەری ئارێشەکان نابینن. زۆرینهی شیکارییهکان له روانگهی دهسهاڵتهوه له ناڕهزایهتیهکان دهڕوانن. دهسهاڵت له عێراق و رۆژههاڵتی ناوهڕاستدا هەمیشه دهستی گهلهکۆمه دهبینێت لهپشت ههموو ناڕهزایهتیهکانهوه له جیاتی داننان به رهوایهتی مافی خهڵک که بێکارو بێ خزمهتگوزاری و بێ ئازادین و لهژێر رهحمی نادادی کۆمهاڵیهتی و گهندهڵی قۆرخکاری سیاسی و ئابوری کاستێکی سیاسیدان .ئهم نووسینه تهتهڵهی ناڕهزایهتیهکانه له دیدی خهڵکهوه نهک دهسهاڵت .حهقیقهت ئهمهیه: ههر کهس و الیهنێکی ناوخۆیی ،ههرێمی یان دهرهکی پشتیوانی ناڕهزایهتیهکان بن له عێراق ،ههموو خواستهکانی خهڵکی عێراق رهوان و دهبێت گوێیان لێ بگیرێت نهک وهک دوژمن تهماشا بکرێن .ئهگهر حکومهته یهک لهدوای یهکهکانی عێراق له ٢٠٠3بۆ ئێستا، سهرچاوهی دەسهاڵتیان رهزامهندی خهڵک بووایه ،حوکمی یاسا ،دادپهروهری کۆمهاڵیهتی و ئابورییهکی بههێزو دهرفهتی کار ههبووبا، ئهندامانی ئهنجومهنی نوێنهران نوێنهری راستهقینهی خهڵک بووبان ،گهندهڵی وهک شێرپهنجه جهستهی دهوڵهتی نهگرتایهتهوه، بێگومان ئهم ناڕهزایهتیانه نهدهبوون .ئهم ئاریشانه ههن و حکومهتهکانی رابردوو ئاڵۆزتریان کردووهو له بیری چارهسهرو بهرژهوهندی خهڵکدا نهبوون. ناڕهزایهتیهکانی عێراق بهشێکه له شهپۆلێکی ناڕهزایهتی که جیهانی گرتۆتهوه که هۆنگ کۆنگ ،شیلی ،پیرۆ ،بۆلیڤیا، ئیکوادۆر ،میسر ،لوبنان ،سودان ،جهزائیر وچهندین واڵتی دیکهی گرتۆتهوه .ئهم ناڕهزایهتیانه دژ نایهکسانی ،گهندهڵی، تهزویر له ههڵبژاردن و کهمکردنهوهی ئازادی سیاسی ،ههروهها دژ کاستی سیاسیه که متمانهی هاواڵتیانیان له دهستداوه .زۆرینهی ئهم ناڕهزایهتیانه سهرهتا به داواکاری بچووک دهستی پێکردو دواتر فراوان بوون بۆ داواکاری سیاسی و گۆڕینی سهرکردهکان و سیستهمی سیاسی .ئهم ناڕهزایهتیانهی عێراق له گۆشهگیریدا روو نادات. کاری ژیرانه گوێگرتنه له خهڵک نهک بژاردهی توندوتیژی و داپڵۆسین چونکه ئهو بژاردهیە له رابردوو تاقیکراوهتهوهو دهتوانێت تهنیا شکستخواردووە. ناڕهزایهتیهکان بۆ ماوهیهک دوابخات. گۆڕانکاری بووه به زهرورهت چونکه ئهمجاره ناڕهزایهتیهکان لە خۆپیشاندان دەرچوون و بوون بە بزوتنەوەیەکی کۆمەاڵیەتی. بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی چیە؟ جیاوازی نێوان خۆپیشاندان و بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی و شۆڕش چیە؟ چۆن ناڕەزایەتیەکانی ئەمجارەی عێراق تایبەتمەندی بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتیان وەرگرتووە؟ دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم بزوتنەوە کۆمەاڵیەتیە کامانەن؟ کاستی سیاسی چۆن مامەڵەی لەگەڵ ناڕەزایەتیەکان دەکات؟
پێش توێکاری بۆ ناڕەزایەتیەکان لە عێراق پێویستە بە کورتی چەمکەکان پێناسە بکەین .وەک لە ناونیشانی ئەم بابەتەدا هاتووە تێگەیشتن لە چەمکی خۆپیشاندان، بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی و شۆڕش پێویستە. خۆپیشاندان بریتیە لە کرداری رووبەڕووبوونەوەو ئاڵنگاری کردنی دەسەاڵت. ئامانج لەم رووبەڕووبوونەوە خستەڕوو و پیشاندانی داواکارییە بۆ دەسەاڵت و کەسانی بڕیار بە دەست تاکو چارەسەر بکرێن. بەگوێرەی داواکارییەکەو ئاستی بوونی هاودەنگی خۆپیشاندان لەالیەن تاکەکەس یان کۆمەڵەوە ئەنجام دەدرێت .خۆپیشاندان و پێشکەش کردنی داواکاری بە دەسەاڵت بەکارهێنانی کەناڵی فەرمی و لە چوارچێوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتدایە .ئاشکرایە بۆچی بڕیاربەدەستانی عێراق ناڕەزایەتیەکان بە خۆپیشاندان ناوزەند دەکەن چونکە خۆپیشاندان واتا هێشتا خەڵک باوەڕیان بە دامەزراوەکان هەیەو پێیانوایە لە رێگەی کەناڵی دەسەاڵتەوە داواکارییەکان دەتوانرێت جێبەجێبکرێن. بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی ئاڵنگاری دەسەاڵت و بڕیاربەدەستانی دەوڵەتە لە رێگەی کاری دەستەجەمعی بە بەشداری ژمارەیەکی فراوانی خەڵک و رێکخراوەو هەماهەنگی لەنێوان گروپە بەشداربووەکاندا هەیە .تایبەتەمەندی بزوتنهوەی کۆمەاڵیەتی ئەوەیە کە توخمی بەردەوامی تێدایەو تەنیا کەفوکوڵێکی کاتی نیە .جیاوازی ریشەی بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی لەگەڵ خۆپیشاندان ئەوەیە کە لە دەرەوەی کەناڵە فەرمی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا روودەدات. هۆی ئەمەش ئەوەیە لە دیدی خەڵکدا ئەو دامەزراوانە شکستیان هێناوە لە چارەسەری کێشەکاندا لە قۆناغی خۆپیشاندان و چیدی جێگەی متمانە نین .لە عێراقدا ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی کۆمارو دەسەاڵتی دادوەری و پارتە سیاسیەکان هەموو بە سەرچاوەی ئارێشەکان دادەنرێن و بەشداربووانی بزوتنهوە کۆمەاڵیەتیەکە دەیانەوێت سەرلەبەری دامەزراوە سیاسیەکان هەڵبوەشێنەوە .بە مانایەکی دیکە ،نە کەسێکی دیاریکراو و هیچکام لە دامەزراوەکان جێگەی متمانەی خەلک نین. شۆڕش شێوازێکی دیاریکراوی بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتیە کە ئامانجی جێبەجێکردنی دنیابینیەکی دیاریکراوە .شۆڕش ئامانجی بەدیهێنانی گۆڕانێکی ریشەیی و دووبارە بنیاتنانەوەی سیستەمە .شۆڕش سەرکردایەتی تۆکمەی هەیە ئەگەر لە قۆناغی سەرەتاشدا ئەم سەرکردایەتیە الواز بێت چونکە بەبێ سەرکردایەتی سەرکەوتن ئاسان نیە .زۆرینەی شۆڕشەکان توندوتیژی بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان .شۆڕشگێڕان خۆیان بە خاوەنی شەرعیەتی دەسەاڵت یان بەشێک لە دەوڵەت دهزانن و کار دەکەن بۆ گرتنە دەستی دەسەاڵت لە پێناو جێبەجێکردنی دنیابینیەکی تایبەت .سەرەڕای بانگەشەی بەشێک لە بەشداربووانی ناڕەزایەتیەکانی عێراق و هەڵگرتنی دروشمی شۆڕش ،ئەوەی لە عێراقدا دەگوزەرێت شۆڕش نییە چونکە سەرکردایەتی و دنیابینیەکی دیاریکراوی نیە .هێندەی رەتکردنەوەی سیستمی ئێستاو کاستی سیاسی بڕیاربەدەستە ئەوەندە هەڵگری ئەڵتەرناتیڤێکی سیاسی ،ئابوری، کۆمەاڵیەتی و رۆشبینری نیە بۆ حوکمڕانی لە عێراقدا.
توێکاری بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی لە کۆنتێکستی عێراقدا
بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی تێکۆشانی دەستەجەمعیەو تێیدا پێکهاتە یان جڤاتێکی الوازی بێبەشکراوە لە دەسەاڵت و سامانی دەوڵەت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری کۆمەاڵیەتی و سیاسی لە دەرەوەی دامەزراوە رەسمیەکانی دەسەاڵت تێدەکۆشن .ئامانجی بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی رووبەڕووبوونەوەی خراپەکاری دەسەاڵت ،گەندەڵی ،نایەکسانی ،ناشەفافی و قۆرخکاری دەسەاڵتە لەالیەن کاستێکی سیاسی کە چیدی نوێنەرایەتی بەشێکی گەورەی خەڵك ناکات. ناوەڕۆکی ناڕەزایەتیەکانی عێراق رەنگدانەوەی ئهم پێناسەیە .ناوچەی سەوز بووە بە رەمزی کاستی سیاسی کە خۆیان لەپشت دیوارەکانەوە حەشارداوەو ئەولەویاتیان زیادکردنی دەسەاڵت و سامانی خۆیانەو کوێرو کەڕن لە ئاست خواستی هاواڵتیان .ئەو هاواڵتیانەی بەشدارن لەم بزوتنەوە کۆمەاڵیەتیەدا نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەکان دەکەن .داواکارییەکانیان هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و کۆتاییهێنان بە پشک پشکێنەی سیاسی و ئابوری ،گۆڕینی
سیستەمی سیاسی و دوورخستەوەی دەسەاڵت بەدەستانی ئێستایە. هۆیەکی دیکە کە ناڕەزایەتیەکان بوون بە بزوتنەوەیەکی کۆمەاڵیەتی ئەوەیە کە شێوازی رێکخستنی بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی مەرکەزییەتی نیەو کەسێک یان دەستەیەک سەرکردایەتی ناکات .ئەمەش بە روونی لە عێراقدا دەبینرێت و یەکێکە لە هۆکارەکانی ناتوانایی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە ناڕەزایەتیەکان .داواکارییهکانیش لە ئاستی بەرزدان چونکە ئامانج لێیان دابەشکردنەوەی دەسەاڵته سیاسی و مادییەکانە بەشێوەیەک یەکسانی و دادپەروەری تێدا بێت .بە ئەندازەیەك خۆپیشاندەران روانینێکی نوێ بۆ مافی تەواوی هاواڵتیبوون و گۆڕانکاری لە بەهاکاندا پیشان دەدەن.
تایبەتمەندییەکانی ئەم بزوتنەوە کۆمەاڵیەتیە لە عێراق
.١رەتکردنەوەی تەواوی کاستی سیاسی چونکە چیدی بەشێک نین لە خەڵک هەرچەندە ژمارەیەک سیاسی و حیزب خۆیان وا وێنا دەکەن لەگەڵ خەڵکن .بەاڵم راستیەکەی ئەوەیە هەمان ئەم کەسانە چەندین ساڵە دەسەاڵت بەدەست بوون و هیچیان بۆ هاواڵتی نەکردووە. .٢بەشداربووان دروشمەکانیان زیاتر نیشتیمانی و عێراقی بوونە تاکو مەزهەبی یان ئیتنیکی ،هەرچەندە ناڕەزایەتیەکان لەناو دڵی شیعەوە سەریان هەڵداوە. .3بەشداری هەموو چین و توێژەکان لە ژن و پیاو ،گەنج و پیرو ئاینی و سێکیوالر هێزی زیاتری بەخشیوە بەم بزوتنەوە کۆمەاڵیەتیە. .4یاخیبوونی بەشێک له نوخبەی ئاینی و حەوزەی نەجەف و کەربەالی گرتۆتەوە چونکە روانینی هەمووان ئەوەیە کە کاستی سیاسی بەناوی ئەوانەوە حوکمڕانیان کردووەو خۆیان دەوڵەمەند کردووە ،ئهوانیش له پرۆسهکهدا ناشرین بوون. .5بەکارهێنانی رەمزی بینراو بیستراوو ستران و هۆنراوە .لەم ناڕەزایەتیانەدا دیوارەکان نەخشێندراون بە نیگاری جیاجیا، رۆژنامەی توک توک ژمارەیەکی لێدەرچووە، بڕیارە رادیۆی (نرید الوطن) نیشتیمانمان ئەوێ دەست بە پەخش بکات ،سترانو هۆنراوە دەوترێتەوەو وەکو کەرنەڤاڵی لێهاتووە .تەنانەت ،سرودی چلەمینی ئیمام حوسێن دەوترێتەوە. پرسیارەکە ئەمەیە :هاواڵتیانی بێدەسەاڵت و بێبەشکراو چۆن دەتوانن ببن بە خاوەنی هێز؟ رێگاکانی بەدەستهێانی هێزی بە کۆمەڵ زۆرن و گرنگترینیان ئەمانەن: .١راگرتنی رەزامەندییان لە رەتکردنەوەی بەشداری لە ژیانی رۆژانە ،مانگرتن و کارنەکردن بە شێوەی کۆمەڵ .لەم ناڕەزایەتیانەی عێراقدا ژیانی رۆژانە لە زۆر شار ،بەتایبەت لە بەغداد ،تا رادەیەک وەستاوەو تەنانەت حکومەت ناتوانێت وەکو پێویست ئەرکەکانی جێبەجێ بکات .هەروەها مانگرتن و بایکۆتی دەوام هەبووە ئەگەر سەرانسەریش نەبووبێت. ترسی حکومەتی عێراق و کاستی سیاسی لە فراوانبوونی ناڕەزایەتیەکانە بەتایبەت گرەوە لەسەر ماندووبوونی خەڵک کۆتاییهاتنی ئەم ناڕەزایەتیانە گرەوێکی دۆڕاو بوو. .٢رژانە سەرشەقام و بە مەبەست
پێشێلکردنی یاساکان لە رێگەی ناگوێڕایەڵی یان یاخیبوونی شارستانی .ئەم کردارانەش لە شەش هەفتەی رابردوودا رۆژانە لە عێراق روودەدەن. .3بە ئامانجکردن و خاپورکردنی موڵکی گشتی و تایبەت کە مەبەست لێی نیشاندانی ناتوانای حکومەتە لە پارێزگاری لە موڵکی تایبەت و دەسەاڵتی خۆی و الوازکردنی. گۆڕانکاری راستەقینە لەدەستدانی قوەت و گواستنەوەیەتی بۆ بێهێزەکان .ئەمەش رۆژانە لە عێراق روودەدات و جار دوای جار حکومەت جگە لە هۆشداریدان هیچی پێناکرێت. ئەم بزوتنهوەی کۆمەاڵیەتیە لە عێراق هەندێ دیمەنی تێدا بینراوە کە دەرخەری راستی جیاوازییەکانی ئەم ناڕەزایەتیانەو ئەوانەی سااڵنی رابردوون .دیمەنەکانیش ئەمانەن:
دیمەنی یەکەم
خۆپیشاندەرێک وەستاوە ئااڵی عێراقی لە خۆی پێچاوەو تاوەیەکی بە دەستەوەیە. ئۆتۆمبێلێکی راگرتووەو لە شۆفێرەکە دەپرسێت: خۆپیشاندەر :کەسی سیاسەتمەدار لە ئۆتۆمبێلەکەدا هەیە؟ شۆفێر :نا ،وەاڵ. خۆپیشاندەر :بڕۆ ئەم دیمەنە بێزاری و رەتکردنەوەی کاستی سیاسی نیشان دەدات ئەگەرچی بەشێوەیەکی کۆمیدی دەردەبڕرێت.
دیمەنی دووەم
لە زیقار ،لە باشوری عێراق، خۆپیشاندەران سرودێکی موحەڕەم کە تایبەتە بە چلەمینی ئیمام حوسێنە دەڵێنەوە. ئەمەش هەڵگەڕاندنەوە رەمزی بەهێزی شیعەو بەکارهێنانیەتی دژ بەو کەسانەی چەندین ساڵە بەناوی ئەوانەوە لە عێراقدا حوکم دەکەن. بەتایبەت پارتە سیاسیە ئاینیەکان هەمیشە رەمزە ئاینیەکانیان بە خراپ بەکارهێناوە وەک بنەمای رەوایەتی فەرمانڕەوایی و وێناکردنی خۆیان وەک بەشێک لەو خەڵکەی ئەمڕۆ دژیان وەستاونەتەوە .ئەمە دەقی سرودەکەیە: يـمـه ذكـريـنـي مـن تـمـر زفـة شـباب مـن الـعـرس مـحـروم ...حـنتي دم املصاب شــمــعـة شـبـابـي مـن يـطـفـوهـا حـنـتـي دمـي والچـفـن ذاري الـتـراب يـمـه ذكـريـنـي مـن تـمـر زفـة شـباب دایە منت لەبیربێت کاتیک ئاههنگی گهنجان ئهبێت من بێبهشم له شایی...خهنهی دهستم خوێنی برینداره ئهوان مۆمی گهنجیم دهکوژێننهوه خهنهکهم خوێنه و کفنهکهم تۆزی لێ نیشتووه
دیمەنی سێیەم
پیاوێکی دینی شیعە عەمامەکەی کە رەنگی رەشە پارچە پارچە دەکردو دەیدا بە خۆپیشاندەران کە لەالیەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە گازی فرمێسکڕێژ لێیان دراوە .واتا ،پیاوانی ئاینی چیدی شوێنیان تەنیا مزگەوتەکان نیە بەڵکو بەشێکن لە ناڕەزایەتیەکان و بە کردەوە بەشدارن نەک تەنیا بە گوتار.
دیمەنی چوارەم
ژمارەیەک پیاوی ئاینی حەوزە لە نەجەف ئااڵی عێراقیان هەڵگرتووەو رێگا دەپێون و دروشمی بۆ ئازادی و دژ بە گەندەڵی دەڵێنەوە .ئەمەش گرنگی تایبەتی هەیە چونکە ئەم کەسانە بەشێکن لە حەوزەی ئاینی لە نەجەف. بەڵێ بەڵێ بۆ ئازادی نەخێر نەخێر بۆ گەندەڵی بەڵێ بەڵێ بۆ عێراق
هەڵوێستی کاستی سیاسی بەرامبەر بزوتنەوە کۆمەاڵیەتیەکان
لە هەموو دەوڵەتێکدا ئەو کەسانەی لە پێگەی دەسەاڵتدان هەمیشە رووبەڕووی بزوتنەوە کۆمەاڵیەتیەکان دەبنەوە ،بەتایبەت کاتێک بزوتنەوەیەکی کۆمەاڵیەتی دەبێت بە هەڕەشە بۆ سەر دەسەاڵتیان و ئەو ئیمتیازاتانەی بەهۆی بوونیان لە دەسەاڵت بەدەستیان هێناوە .ئەم مەترسیە لەسەر پێگەی کاستی سیاسی لە عێراق هەیە بەشێوەیەک خۆپیشاندەران دوو رێگای سەرەکیان بۆ ناوچەی سەوز داخستووە ئەوانیش پردی جمهوری و قادسیەن. هاتوچۆ بۆ ناوچەی سەوز لە جادریەو پرسی هەڵواسراوە دەکرێت! هاوشێوەی دەوڵەتانی دیکە ،لە سەرۆکی پەرلەمان و حکومەت و کۆمار داوا لە خەڵک دەکەن لە رێگەی دامەزراوەکانەوە داواکارییەکانیان بخەنەڕوو ،چونکە خۆیان ئەو دامەزراوانەیان کۆنترۆڵ کردووەو بەڕێوەیان دەبەن .بەمەش دەتوانن کۆنترۆڵی بکەن. ئەڵبەت کاستی سیاسی عێراق یان لەو راستیە تێناگەن کە ئەم ناڕەزایەتیانە بوون بە بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی و لە دەرەوەی دامەزراوەکانەوە هەوڵ دەدەن ئامانجەکان بەدەست بهێنن یان خۆیان گێل کردووە. بەشداربووانی ئەم بزوتنەوە کۆمەاڵیەتیە بە ئاشکرا دەڵێن متمانەیان بە کاستی سیاسی و دامەزراوەکانی ژێر دەستیان نیە. خاڵێکی دیکەی هاوبەش لەنێوان کاستی سیاسی عێراق و واڵتانی دیکە کە بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی تێیاندا سەرهەڵدەدات، ئامرازەکانی هەوڵدانە بۆ کۆتاییهێنان پێیان. ئەوانیش ئەمانەن: .١داپڵۆسین بە بەکارهێنانی ئامرازی توندوتیژ بە دەستگیرکردن ،هەڕەشە لێکردن و بەکارهێنانی هێزی سەربازی .لە دەستپێکی ناڕەزایەتیەکان لە عێراق هەموو ئەم رێگایانە بەکارهێنراون و سەدان کەس کوژراون و هەزاران کەس برینداربوون .حکومەت ئینکاری ئەوە دەکات هێزە ئەمنیەکان لەمە بەرپرسیاربن ،بەاڵم هەر کەس یان الیەنێک بیکات حکومەت لە رووی دەستورییەوە بەرپرسیارە لە پاراستنی هاواڵتیان .ئامرازی توندوتیژی و کوشتن و رفاندن نەیتوانیوە خەڵک لە مەیدانەکان دوور بخاتەوە ،بەڵکو توڕەتری کردوون. .٢تواندنەوەی لە رێگەی خۆکردن بە خاوەن پرسەکان و گرتنەخۆی سەرکردەکان و کەسە دیارەکانی بزوتنەوە کۆمەاڵیەتیەکان. ئەم رێگاش تاقیکرایەوە بەوەی هەموو بڕیاربەدەستان هاوسۆزی خۆیان بۆ داواکارییەکان نیشانداوەو لە رێگەی کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەران و دەرکردنی هەندێ بڕیار لە حکومەت و ئەنجومەنی
نوێنەران هەوڵ رازیکردنی خەڵک و کۆتاییهێنا بە ناڕەزایەتیەکانیان داوە .ئەمەش سەرکەتوو نەبووە چونکە خەڵک متمانەی بەم کەسانەو بەڵێنەکانیان نیە .سەرکردە یان کۆمەڵە سەرکردەیەکیش نین تا بتوانرێت رازی بکرێن و لەو رێگەوە کۆتایی بە ناڕەزایەتیەکان بهێنرێت. .3ستراتیژەکانی نەهێشتنی رەوایەتی بزوتنەوەی کۆمەاڵیەتی بە بەکارهێنانی ناوی وەکو ئاژاوەگێڕ ،تۆمەتبارکردن بە دەستی دەرەکی و ناوی دیکە لەپێناو نەهێشتنی شەرعیەتی داواکارییەکان .ئەمەش رێگایەکی خوازراوی کاستی سیاسیە لە عێراق و رۆژهەاڵتی ناوەڕاست .کاستی سیاسی هەرگیز ئامادە نین دان بەو راستیەدا بنێن کە هاواڵتیان بە راستی ناڕازین لێیان و دەیانەوێت بیانگۆڕن. .4لێدانی شاراوە بە خزاندنی کەسانی راسپێردراوی دەسەاڵت یان دانانی جاسوس لەناو بزوتنەوە کۆمەاڵیەتیەکەدا .بەڵگەکان بۆ ئەم الیەنە لە عێراق هێشتا ئاشکرانین بەاڵم ئەزموونی رابردوو نیشانی دەدات هەمیشە پەنا دەبرێتە بەر ئەم رێگا بۆ بەالڕێدابردنی خۆپیشاندانی ئاشتیانەو دروستکردنی توندوتیژ تاکو بەو بیانووە بە زەبری هێز کۆتایی پێبهێنرێت.
ئەنجام
لە عێراق کاستی سیاسی ئەو روانینەی بەرهەمهێناوە کە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی روودەدەن ،ماوەیەک بەردەوام دەبێت ،ژیانی رۆژانە تا رادەیەک دەوەستێت ،هەندێ کەس دەکوژرێن و بریندار دەبن .دواجار خەڵک ماندوو دەبن و هەموو شت کۆتایی دێت .ئەمجارە ناڕەزایەتیەکان بوون بە بزوتنەوەیەکی کۆمەاڵیەتی لەوەی هاواڵتیانی بێبەشکراو لە دەسەاڵت و سامانی دەوڵەت لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت تێدەکۆشن گۆڕانکاری بەدیبهێنن .ناوەڕۆک و دروشم و رەمزو سرودەکانو دیمەنەکان و تایبەتمەندی بەردەوامیو رێکخراوی ناڕەزایەتیەکان ئەم راستیە دەسەلمێنن .کاستی سیاسی لە رێگەی توندوتیژی ،خۆکردنە خاوەنی داواکارییەکانیان ،ژمارەیەک بڕیار بۆ چاکسازی ،تۆمەتبارکردنی خۆپیشاندەران بەوەی دەستی دەرەکیان لەپشتەو لێدان لە رەوایەتی دۆزەکە نەیانتوانیوە کۆتایی بهێنن بەم بزوتنەوە کۆمەاڵیەتیە .هەرچەندە رەنگە کاستی سیاسی هەموو هەست بە مەترسی بکەن بە لە دەستدانی دەسەاڵتیان و رێکبکەون دۆخە وەکو خۆی بهێڵنەوەو هاواڵتیان بە هەندێ چاکسازی و گۆڕانکاری رووکەش رازی بکەن بێ هوودەیە .لە حاڵەتی بەردەوامبوونی ناڕەزایەتیەکان، خراپترین بژاردە پەنابردنە بەر بە زەبری هێزو توندوتیژی بۆ کۆتایێهێنان بەم بزوتنەوە کۆمەاڵیەتیە .ئەمەش ئارێشەکان قوڵترو ئاڵۆزتر دەکات و عێراق بەرەو داهاتوویەکی تاریک و پێشبینی نەکراو دەبات .بژاردەی دروست ئەنجامدانی چاکسازی ریشەیی سیاسی ،ئابوری ،کۆمەاڵیەتیەو دروستکردنی زەمینەی دەرفەتی یەکسان ،شەفافیەت و دادی کۆمەاڵیەتیە .جەنگی گەندەڵیە کە وەکو شێرپەنجە بە جەستەی حکومەتدا باڵوبووەتەوە .گرنگتر لە هەمووی بنیاتنانی دەوڵەتی یاساو چەسپاندنی هاواڵتیبوونە.
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
ت�سە ن�سدرو�س ت�ی
17
پەتایەكی بێدەنگ رووی لە باڵوبوونەوەیە
پیدۆفیلیاو دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر منداڵ
حکومییەکان لە تایبەت ،کاریش لە کات گرنگترە د.ئیکرام محەمەد
د.هەڤین كەمال
دكتۆر دەتوانیت پشكنینی ئەم مناڵەم بۆبكەیت؟ +بەسەرچاو دوای پشكنین ،پزیشكەكە بە سەرسوڕماوی بە رووخسارێكی پەشۆكاوەوە سەیری دایكی منداڵەكە دەكات و دەڵێت :ئەم كوڕە الی خۆتانە؟ دەچێتە دەرەوە؟ الی كەس بەجێیدەهێڵن؟ نەخێر دكتۆری بەڕێز ،بۆ ئەو شتانەدەپرسیت؟ +لەبەرئەوەی جۆرە بالوكەیەكی هەیە لە دەوری كۆمی تەنیا بە بەركەوتنی سێكسی دروست دەبێت . دوای كەمێك مشتومڕو گفتوگۆ لەنێوان پزیشكەكەو دایكەكە ،لە كۆتاییدا دایكەكە دان بەڕاستیەكەدا دەنێتو دەڵێت :دكتۆر باوكی ئەم منداڵە لە ڕووی دەروونیەوە تەواو نیە ،حاڵەتێكی هەیە كە توڕە دەبێت بەم مناڵەوە دەیگرێتو دەیباتە ژوورێكەوەو كاری خۆی لەگەڵ دەكات. ئەی باشە تۆ چۆن ڕازی دەبیت ،چۆن بێدەنگدەبیت لە بەرامبەر ئەو تاوانە؟ +دكتۆری بەڕێز من دەترسم ،حەیاو ئابڕومان دەچێت قسە بكەم ،ئەی ئەو وازمان لێبێنێ یان بگیرێت كێ بەخێومان بكات ! ئەم گفتوگۆیە سیناریۆی فیلمێكی هۆلیۆد نیە، دیمەنێكیش نیە لە زنجیرەیەكی درامای توركی، تێكستی چیرۆكێكی بیانیش نیە ،گفتوگۆیەكی ڕاستەقینەی نێوان دكتۆرێكو دایكێكی كوردی ئەم كۆمەڵگایەیە. پیدۆفیلیا یاخود دەستدرێژكردنی سێكسی بۆ سەر منداڵ یەكێكە لە هەرە ترسناكترین كێشە تەندروستیو ئەخالقیەكان ،كە هەڕەشە لە كۆمەڵگای نوێو مۆدێرن دەكات. كاریگەریەكی ڕووخێنەری هەیە لەسەر منداڵ ،لە ڕووی دەروونیو هەم فسیۆلۆژی، كاریگەریەكەشی درێژخایەن دەبێت لەسەر ژیانی . كێشەی سەرەكی ئەم حاڵەتە تۆقێنەرە ئەوەیە كە یەكێكە لەو دیاردانەی باسكردنی بڤەیە لە كۆمەڵگاداو هەمیشە باسێكی لەو شێوەیە دێتە پێش هەموو بێدەنگ دەبن لە ئاستی .زۆربەیجار هۆكارەكەی ئەوەیە مناڵە قوربانیەكە باسی ناكات بۆ كەسوكاری ئیتر ئایا لەترسا بێت یاخود لەنەزانییەوە ،هەندێكجاریش ئەگەر كەسوكارەكە بشزانن كە شتێكی وا ڕوویداوە لەبەر عەیبەو نەریتو كلتوور باسی ناكەن . بەپێی توێژینەوەیەكی جیهانی كە تازە باڵوكراوەتەوە“ ،منداڵێك لە هەر چوار مناڵی كچدا ئەگەری دەستدرێژی سێكسی هەیە بۆ سەری ،ئەمەش بۆ منداڵی كوڕ بەهەمان شێوەیە بەاڵم ڕێژەكە كەمترە ،كە بریتییە لە منداڵێك لە هەر شەش منداڵی كوڕدا” .هەر ئەم ڕێژانەش وایلێدەكات لەحاڵەتەوە ببێت بە دیاردە یاخود پەتایەكی بێدەنگ ( )silent epidemicی ترسناك . توێژینەوەیەكی تر لەسەر ئەم بابەتە دەڵێت ڕێژەی لە ٪٤٠لە دەستدرێژكەرە سێكسیەكان یاخود پیدۆفیلەكان لە ئەندامی خێزانی منداڵە قوربانیەكەن ،یاخود لە بازنەی نزیكی قوربانیەكەن. هەروەها بەڕێژەی لە ٪٤٠ی تر دەستدرێژكەر منداڵی لە قوربانیەكە گەورەترن هەم لە تەمەنو هەم لەڕووی جەستەوەو لەوانەیە هاوڕێیان بن، كە زۆرجار لەم حاڵەتەدا دەستدرێژی جەستەییو سێكسی لەگەڵ یەكدا دەبن. بەكورتی چەند هۆكارێكی گرنگ هەیە ،یەكێك لەوانە :منداڵەكە لەوانەیە ئەو هەستەی هەبێت كە باوانی باوەڕی پێنەكەن ،چونكە بینراوە لە ٪٣٠لە باوان بڕوا بە منداڵەكانیان ناكەن لەبارەی
دەستدرێژی سێكسیەوە ،بەڵكو واتێدەگەن هەڵە تێگەیشتنی منداڵەكەیە. ئەما بۆ ئەو مندااڵنەی كە تەمەنیان گەورەترەو لە سەرەتایی هەرزەكاریدانو تێدەگەن كەچی ڕوودەدات لەگەڵیاندا ،هەندێك لەوانە هەست بە ئازاری ویژدان دەكەنو لەوانەیە خەتاكە بگەڕێنەوە بۆ خۆیانو ئەو هەستەیان ال دروست دەبێت كە دیارە شتێكی هەڵەیان كردووە بۆیە ئەو شتە ڕوویداوە! ئەمەش ئەو هەرزەكارە دەخاتە بارێكی دەروونی خراپو ناهەموارەوە .هەستی شەرمو خۆبەكەم زانینی ال دروست دەكات بەتایبەتی لە كۆمەڵگا محافزو داخراوەكاندا. هەندێكجار دەستدرێژكەرەكە ئەو هەستی خۆبەكەم زانینو ئازاری ویژدان دەچێنێت لە دەروونی قوربانیەكەدا ،ئەمیش حاڵەتێكی زۆر ترسناكەو هەندێكجار وا لە قوربانیەكە دەكات پەنا بەرێت بۆ خۆكوشتن . هەندێكی تر لەو قوربانیانە باسی ناكەن لەبەرئەوەی دەزانن ئەگەر خێزانەكانیان باوەڕیشیان پێبكەن دەرئەنجامو ئاكامەكەی هەم لەڕووی كۆمەاڵیەتیەوەو هەم لە ڕووی دەروونیەوە باش نابێت ،بەتایبەت ئەگەر دەستدرێژكەرەكە ئەندامێكی خێزانەكە بێت یاخود كەسێكی نزیك كە كارەساتەكە دەكات بە دووهێندەو شورەییو حەیاچوون دەهێنێت بۆ هەموو خێزانەكە. ڕابیتەی نەتەوەیی بەریتانی بۆ یارمەتی ئەو كەسانەی تووشی دەستدرێژیكردن بوون لە منداڵیدا ()NAPAC بەرچاو ڕوونیمان دەداتێ لەسەر ئەو نیشانانەی لە هەڵسوكەوتی منداڵەكەدا دەردەكەوێت، گرنگترینیان ئەمانەن لە الیەنی سایكۆلۆژییو دەروونیەوە: منداڵەكە لەماڵەوە بەتەنیا دەمێنێتەوەو حەزبەتەنیایی دەكات ،هەوڵ دەدات دووركەوێتەوە لە یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكە یاخود هاوڕێی خێزانەكە یاخود مامۆستایەك بەتایبەتی ،یاخود لە كەسێكی دیاریكراو دەترسێتو خۆی الدەدات لە مامەڵەكردن لەگەڵیدا. لەوانەیە منداڵەكە هەندێك هەڵسوكەوتیسەیر ئەنجامبدات ،هەندێك ئاماژەی سێكسی تیا بێت یاخود وشەی سێكسی نەشیاو بەكاربێنێت لە كاتی گفتوگۆو قسەكردندا كە پەیوەندی هەبێت بەمومارەسەی سێكسەوە ،یاخود هەندێك زانیاری سێكسی دەزانێت كە گونجاو نیە لەگەڵ تەمەنەكەیو عەقڵیدا. كاتێك منداڵەكەت باس لەوە دەكاتكەسێك بەشێوەیەك دەستی بردووە بۆ شوێنە هەستیارەكانی ،یاخود خۆیی بەشێوەیەكی نەگونجاو دەست دەبات بۆ شوێنی هەستیاری دەوروبەری . كاتێك منداڵەكە بە بەردەوامی خەمۆكەوهەست بەپشێوی دەروونیو قەلەقی دەكات بێ هۆكارێكی دیاریكراو ،هەمیشە باسی خۆبەكەم زانین دەكات. هەندێك گۆڕان لە خوەكانو نەریتەكانی بۆنموونە لە عادەتی خۆشتنو پاكوتەمیزیدا ،ئەو مندااڵنەی تەمەنیان كەمە نایەنەوێت خۆیان بشۆن، ئەو مندااڵنەی تەمەنیان گەورەترە بە بەردەوامی دەیانەوێت خۆیان بشۆن وەكو جێگرەوەیەك بۆ ئەو پیسییەی لە ناخیاندا هەستی پێدەكەنو دەیانەوێت پاك بنەوە لێی ،كە ئەمەش ئیحراجیان بۆ دروست دەكات لەنێو خێزانەكانیاندا . هەندێك نیشانەش هەیە كە لەسەر جەستەی منداڵەكە دەردەكەوێت لەوانەش: ئاوسانو هەوكردن لەشوێنە هەستیارەكانیوەكو كۆئەندامی زاوزێو دەم . بوونی هەندێك دەردراو زەرداوی نائاسایی لەئەندامە هەستیارەكانی منداڵەكەدا. تووشبوون بە هەندێك جۆری نەخۆشیسێكسیو بالوكەو سووربوونەوە لە دەوری ئەندامە
هەستیارەكانی منداڵەكە كە تەنیا بەڕێگەی سێكسەوە دەگوێزرێتەوە. هەندێكجار دروستبوونی دووگیانیو حەمل لەمنداڵی كچدا. دروستبوونی هەندێك شینبوونەوەوسوربوونەوە لە ئەنجامی ڕاكێشانو عەزێتدانی منداڵەكە بۆ ئەنجامدانی سێكس بێ ویستی خۆی . بوونی خوێن یاخود سیمین “سپێرمی پیاو”بەجلی ژێرەوەی منداڵەكەوە. بوونی ئازار بەبێ هۆكارێكی دیاریكراو لەئەندامی زاوزێی منداڵەكەدا ،یاخود ئاوسانو شینبوونەوەو خوێنبەربوون ،كە لەوانەیە بەهۆی پێكانی ئەو ناوچانەوە ئازاری بۆ دروست بێت لەكاتی ڕۆشتنو جواڵنەوەدا. تێكچوونی باری تەندروستی منداڵەكە وەكوسوتانەوەو كزانەوەو خوران لەناو ئەندامەكانی زاوزێی منداڵەكە ،توشبوون بە هەوكردنی بەردەوامی كۆئەندامی میزو میزەڕۆ . گۆڕان لەباری دەروونی منداڵەكەو پەیداكردنیهەندێك خوو كە نیشانەیە بۆ پشێوی دەروونی منداڵەكە وەكو :پەنجە مژینی زۆر ،نینۆك خواردن، میزكردن بەخۆیاندا بەتایبەتی كاتی شەو.
دەستدرێژكردنی سێكسی بۆ سەر منداڵ یەكێكە لە هەرە ترسناكترین كێشە تەندروستیو ئەخالقیەكان ،كە هەڕەشە لە كۆمەڵگەی نوێو مۆدێرن دەكات كاریگەریە دەروونیەكان چین؟
ئەو مندااڵنەی تووشی دەستدرێژی سێكسی دەبن لەڕووی دەروونیەوە ناجێگر دەبنو كاریگەری دەمێنێت لەسەریان هەتا تەمەنی الویو پیریشیان، گرنگترین كاریگەرییە دەروونیەكانیش ئەمانەن: كاریگەری سۆزداریو پشێوی هەستەكانلەالی ئەو مندااڵنە ،دەبنە قوربانی توڕەبوونو قەلەقیو غەمو خۆبەكەم زانین. تووشی هەندێك حاڵەتی دەروونی دەبن،وەكو خەمۆكی ،تێكچوونی ئارەزووی خۆراك كە لەوانەیە ببێتە هۆی قەڵەوی یاخود بەپێچەوانەوە، توشبوون بەجۆرێك لە گرژبوونی باری دەروونی كە پێی دەوترێت ( )PTSDلەدوای شۆكێك یاخود كارەساتێكی ناخۆش توش دەبنو حەز دەكەن ئازار بەجەستەی خۆیان بگەیەنن . كەم خەویو بیركردنەوەی ناخۆشو كابوسلەئەنجامی ئەو یادەوەرییە ناخۆشو تااڵنەی بۆیی دروست بووە . تێكچوونی پەیوەندی نێوان دایكو باوكومنداڵەكە ،كە بەڕێگایەكی نەرێنی كاردەكاتە سەر پەیوەندیەكەیان . دروستبوونی كێشە لەخوێندنو گیروگرفتیدرەنگ تێگەشتنو كەمبونەوەی نمرەو تێكچوونی
پەیوەندی لەگەڵ مامۆستاو قوتابیەكاندا. لەوانەیە ئەمجۆرە مندااڵنە ببن بەخاوەنیسروشتێكی توندو توڕە لە كۆمەڵگاداو دوور نیە لە دواڕۆژدا ببن بەتاوانبارو كەسانی ئالوودەی ماددەی هۆشبەرو پیاوكوژ . ئەو هەرزەكارو مندااڵنەی تووشی دەستدرێژیسێكسی بوون ،ئەگەری خۆكوشتنو كۆتایهێنانیان بەژیانی خۆیان هەیە بەڕێژەی ( )١٣-٧جار زیاتر لە خەڵكانی ئاسایی.
چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵەكەت دەكەیت؟
پێش هەموو شتێك دەبێت دڵنیابیتەوە لەوئەگەرە ،ئەویش بەبردنی منداڵەكەت بەزووترین كات بۆ الی پزیشكی پسپۆڕو پشكنینی ئەندامە هەستیارەكانی. دوای دڵنیابوونەوە ،پێویستە ڕای پزیشكیدەروونیو توێژەری كۆمەاڵیەتی وەربگریت ،بۆ چارەسەركردنی منداڵەكەت لە ڕووی دەڕوونیو سایكۆلۆژییەوە . بەزووترین كات ئاگاداری پۆلیسو الیەنیپەیوەندیدار بكەو شكات لە دەستدرێژكەرەكە بكە ئەگەر نزیكترین ئەندامی خێزانەكەشت بێت، چونكە بەشاردنەوەی ئەو زانیارییانە ڕێگە دەدەیت مرۆڤێكی دەروون نەخۆش قوربانیەكانی زیاد بكات لەنێو كۆمەڵگادا ،هەم بەشداری دەكەیت لە تاوانێك دژ بە مندااڵنو هەرزەكارانو دواڕۆژی كەسێك بۆ هەتا هەتایە .
لە چ خێزانێكدا ئەگەری ئەم دەستدرێژیانە زیاد دەكات؟
ژیان لەماڵێكدا كە باوانەكە بەجیا دەژینولێكجیابوونەتەوە ،یاخود ژیان لەگەڵ باپیرو داپیرەیەكی پیردا كە ڕێخۆشكەرە بۆ ئیستغاللكردنی منداڵەكە لەالیەن كەسانی دەرەكییەوەو بوونی شەڕو ئاژاوەی خێزانی. ژیان لە گوندو ناوچە دوورەكانو خێزانە كەمدەرامەتەكان. مانەوە بەتەنیا بۆ ماوەیەكی زۆر ،بەتایبەتیلەو شوێنانەی كە كەسی بەدەسەاڵتی تێدایەو بەئاسانی كۆنتڕۆڵی منداڵەكە دەكات ،وەكو مامۆستا ،مەالی مزگەوتەكان ،حاخامو كاهنەكان لەكەنیسەكان ،ڕاهێنەری وەرزشیو دادەو بەخێوكەرەكان لە ماڵەوە . بوونی هاوڕێ بۆ منداڵەكە كە جیاوازیتەمەنیان زۆر بێتو كۆنتڕۆڵكەر بن. منداڵە كەمئەندامو بیركۆڵەكان بەتایبەتیكچان ،بەڕێژەیەكی زۆرتر دووچاری ئەم دەستدرێژیە دەبن .لەوانەیە لەنێو مندااڵن خۆیاندا ڕووبدات كە یەك تەمەن بنو لەنێوان هەردوو ڕەگەزەكەو لەهەمان ڕەگەزیشدا. لەڕاستیدا ئەم بابەتە زۆر گرنگو زۆر هەستیاریشە ،هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا لەبارەوەی ئەركی سەرشانی هەمووانە . باوانەكان دەبێت كراوەو بەجەرگ بنو بتوانن دان بەڕاستیەكاندا بنێنو بەئازادی قسە لەگەڵ منداڵو هەرزەكارەكانیاندا بكەن ،بۆ ئەوەی ئەوانیش بەڕاستگۆییو بێ ترس كێشەكانی خۆیانیان بۆ باس بكەنو ناچار نەبن پەنا بۆ كەسی دەرەكی ببەن بۆ چارەكردنی كێشەكانیان .پێویستە یاسایەك هەبێت لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو جۆرە كەسانە بكات كە دەستدرێژی دەكەنە سەر مندااڵن ،هەندێكجار لەوانەیە پێویستیان بەچارەسەری دەروونیش هەبێت كە ئەمەش یارمەتی كەمكردنەوەی ڕێژەی ئەم تاوانە دەدات لە كۆمەڵگادا . پێویستە هۆشیاری لەسەر ئەم بابەتە لە قوتابخانەو شوێنە ئاینیەكانو یانە وەرزشیەكاندا بەتاكەكانی كۆمەڵگا بوترێتو خولی تایبەت بكرێتەوە بۆ باڵوكردنەوەی هۆشیاری سێكسییو تەندروستیو جەخت كردنەوە لەسەر سەالمەتی دەروونییو جەستەیی تاكی كۆمەڵگا .
بە درێژایی کابینەکانی حکومەت هیچ کات کەرتی تەندروستی وەک ئێستا خراپ نەبووە، خەڵکی کەمترین متمانەیان پێی هەیە ،لە ماوەی کابینەی پێشوودا زۆرترین نەخۆشخانەی ئەهلی کرانەوە ،چی لەوە خراپترە کاتێک نەخۆشێکت پێیەو بۆ ڕزگارکردنی گیانی دەیبەیتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن ،لەوێ هەر لە دەرگاوە تا دەگەیتە الی پزیشک و دواتریش ،چەند جارێک ناوی نەخۆشخانەی ئەهلی بەن بە گوێتا ،بگاتە ئەو ڕادەیەی پێت بڵێن بیبەرە فاڵنە نەخۆشخانەی ئەهلی با نەمرێت ،ئەوە لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە. کابینەی پێشووی حکومەت خراپترین کابینە بوو بۆ کەرتی تەندروستی ،بە بەرنامە بوو یان بێ بەرنامە ،نەخۆشخانە حکومییەکانی ئیفلیج کرد ،لە ڕێگەی سیستمی نیمچە تایبەتەوە پزیشک و ستافی فێرکرد لە کاتی دەوامی حکومی کاری کەم بکەن و لە کاتی نیمچە تایبەتیشدا کاری زۆر ،لە کاتی پشووەکاندا دەبینی لە نەخۆشخانە حکومییەکان بەیانیان پشووە و ئێواران دەوامە! لە ژوورێکدا لە بەیانیان چەند نەخۆش ببینرێ لە ئێواران لە هەمان ژوور چەند هێندە دەبینرێت و لە هەمان ماوەشدا! کابینەی پێشوو نەخۆشخانە حکومییەکانی تێکەڵ بە بزنس کرد. کەرتی تەندروستی بە شێوەیەک بووە بە شوێنی بزنس ،کۆمپانیا گەورەکانی کە پێشتر خەریکی نەوت و وەبەرهێنانی خانووبەرە بوون ،ئێستا بە هێزێکی زۆرەوە ڕوویان بەرەو کەرتی تەندروستی وەرچەرخاندووە ،بازاڕی ئەوانیش بە خراپتربوونی نەخۆشخانە حکومییەکان گەرمتر دەبێت ،خەڵکی داماویش داماوتر ئەبن ،ئێستا نەخۆشخانەکان بە شێوەیەکن وەک ئەوەی خوێندنگەیەک بەیانیان دەوامی حکومی تیا بێت و خوێندن تیایدا بە خۆڕایی بێت ،بەاڵم ئێواران هەمان خوێندنگە خوێندن تیایدا بە پارە بێت! تا ئێستا هیچ ئاسۆیەک لە وەزیری نوێی تەندروستییەوە دیار نییە ،هیچ هەنگاوێکی گەورەی هەڵنەهێناوە بۆ گێڕانەوەی متمانەی خەڵک. گرنگترین کارێک وەزیر بیکات ،ئەوە ئەگەر بیەوێ خزمەتی خەڵک بکات ،بەهێزکردنەوەی نەخۆشخانەکانە ،کردنە دەرەوەی بزنسە لە نەخۆشخانە حکومییەکان ،هەڵوەشاندنەوەی نیمچە تایبەت و ئیستیشارییەکانە ،کارکردنە بەو ئامانجەی کارمەندی حکومەت لە ناو دەزگای حکومیدا و بە مووچەی حکومەت ،تەنها دەبێت کار بۆ حکومەت و خەڵک بکات ،لە دەرەوەی نەخۆشخانەو دەزگا تەندروستییەکانی حکومەتیش هەر کەسێک ئیزافەکاری دەکات کۆشکی بەلقیسی لێ پیرۆز بێت. بڕیارەکەی هەفتەی پێشوو لە سلێمانی بۆ قەدەغەکردنی نەشتەرگەری لە بەیانیاندا لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان بڕیارێکی تەواو دروستبوو بە ئاڕاستەی چاکسازی ،ئەگەر کاری پێبکرێت، حکومییەکان نەخۆشخانە بەهێزکردنەوەی وەک ئەوەی لە هەڵەبجەی شەهید دەکرێت، بەهێزکردنەوەی حکومەتە ،گەڕاندنەوەی هەیبەتی حکومەتە ،هیچ حکومەتێک لە دنیا بەهێز نابێت هەتا کەرتێکی تەندروستی بەهێزی نەبێت ،لە ڕاستیدا کار گرنگترە لە کات ،کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە یابان کاتی کارکردنی کارمەندانی لە ٥ڕۆژەوە کرد بە ٤ ڕۆژ ،ئەنجامەکەی دڵخۆشییەکی زۆری کارمەندان بوو لەگەڵ دڵسۆزییەکی زیاتر بۆ کارکردن و دەرەنجامیش بەرهەمی کار لە هەفتەدا بە رێژەی لە ٪ ٤٠زیادیکرد ،پەیوەستبوون بە کاتی کارکردنەوە گرنگە ،بەاڵم بەرهەم گرنگترە ،کەرتی تەندروستی سەرچاوەی مرۆیی باشی هەیەو بیناو شوێنیکاری باشی هەیە ،پزیشک و کارمەند و خەڵکی دڵسۆزی زۆر باشی هەیە ،تەنها ئیدارەیەکی باشی ئەوێ بە ئاڕاستەی خزمەتی خەڵک کار بکات.
د� پ��ەروەردەو ن��وێ��� ن� ن
16
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
دەرماڵەی خوێندکاران کەی دەگەڕێتەوە؟ دوای بێئەنجامبوونی سەرجەم هەوڵەکان پرسەکە دەبرێتە ئەنجومەنی وەزیران هێدی ساڵح
رەهێڵ تەڵعەت دزەیی
بۆ ئەوەی چێژ لە خوێندن وەربگرن پەروەردەو ئەو فەلسەفەیەی سیستمەكەی لەسەر داڕێژراوە ،رۆڵی گرنگ دەبینێت لە دروستكردنی كەشوهەوایەك كە خوێندكار تێیدا هەست بەخۆشی بكاتو بەدڵخۆشییەوە هەنگاو بنێ بەرەو خوێندنگا. ئەو سیستمانەی كە هەڵگری دروشمی چێژو خۆشی پێش فێربوونن توانیویانە خوێندنگا بكەن بەماڵی دووەم بۆ خوێندكارانو هەست بەئاسوودەییو ئارامی بكەن لەكاتی خوێندنو فێربووندا. چێژ وەرگرتنو ئارامیو دڵنیایی باشترین ژینگە دروست دەكەن بۆ فێربوون ،شێوازی بەڕێوەبردنو شارەزایی مامۆستا بۆ پۆلەكەیو دروستكردنی پەیوەندیەكی باش لەناو پۆلدا لە نێوان مامۆستاو خوێندكار ،نێوان خوێندكارو خوێندكار باشترین بوار دەڕەخسێنێت بۆ فێربوونو چێژ وەرگرتن لە خوێندندا. مامۆستا دەبێ هەردەم نەرمو نیانو بەڕێزو هاوڕێیانە مامەڵە لەگەڵ خوێندكارەكانی بكات ،تەنانەت لەكاتی دروستبوونی كێشەش مامۆستا دەبێ هێمنی خۆی بپارێزێت. مامۆستای پڕۆفیشیناڵ ئەو مامۆستایەیە كە بە وریایەوە مامەڵە لەگەڵ هەر یەك لە خوێندكارەكانی دەكات .ئەگەر هاتوو مامۆستا بەشێوازێكی نەشیاو لەگەڵ یەكێك لە خوێندكارەكانی مامەڵەی كرد ،یان بەبێ ڕێزیو بێ گرنگیدان پێی ،ئەوە كاریگەری دەبێت لەسەر خوێندكارەكانی تری پۆلەكەی ،ئەوانیش بەهەمان شێوەی مامۆستاكە مامەڵە لەگەڵ خوێندكارەكە دەكەن ،بەاڵم ئەم مامۆستایەی كە بەڕێزو هاوڕێیانەوە بەیەكسانی سەیری خوێندكارەكانی بكات ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لە پەیوەندی نێوان خوێندكارانی پۆلەكەی ،ئەوانیش بەهەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ یەكتر دەكەن. باشی پەیوەندی مامۆستا لەگەڵ خوێندكارەكانی كاریگەی دەبێت لەسەر پەیوەندی خوێندكارانو بەرزكردنەوەی ئاستی فێربوونیان. خوێندكار دەبێ چێژ لە فێربوونو چوون بۆ خوێندنگا ببینێت ،چێژ وەرگرتن پێش فێربوون. مامۆستا لە ڕێگای متمانەپێكردنو دانپێنان ،گرنگیدانو فۆكەسكردن لەسەر الیەنە ئەرێنیەكانی خوێندكارانەكانی ،ناو هێنانی خوێندكارەكان بەناوی خۆیان كە لە زانستی پێداگۆگیگ گرنگی خۆی هەیە ،هەروەها لەگەڵ بەكارهێنانی میتۆدە جیاوازەكانی وانەبێژی ،وەك كاری گروپ ،یاری كردنو چاالكی جیاجیا ،ئەمانە هەموو دەبنە هۆكارێكی باش بۆ دروستكردنی كەشوهەوایەكی تەندروست بۆ فێربوون .ڕۆڵی خێزانیش دەبێ بەهەند وەربگرین لە هاندانی منداڵەكانیان بۆ فێربوونو خۆشەویستكردنی خوێندنگا لەالی منداڵەكانیان. لەگەڵ گەشەكردنی كۆمەڵگا چاوەڕوانیەكانی خوێندكاریش لە خوێندنگا گۆڕاوە ،خوێندكار چاوەڕوان دەكات كە لە خوێندنگا بەیەكسانی مامەڵەی لەگەڵ بكاتو بەهاو شكۆو كەسایەتی بپارێزرێزێت. خوێندكارەكان مرۆڤن پێداویستی سروشتیان هەیە ،وەك هاوڕیەتیو چێژ وەرگرتن ،ئارامی ،هەستكردن بەدڵنیایی .لەالیەن لێكۆڵەرانی بواری پەروەردە سەلمێنراوە كە پەیوەندی باشی نێوان مامۆستاو خوێندكارو هەستكردن بەئارامیو دڵنیایی ،كاریگەری دەبێت لە بەرزكردنەوەی ئاست زانستی خوێندكارو باشبوونی پەیوەندی خوێندكاران لە نێوان خۆیاندا. شێوازی بەڕێوەبردنی پۆل لەالیەن مامۆستاوە كاریگەری دەبێت لەسەر فێربوونو گۆڕینی كلتوری فێربوون .خوێندكارەكانی پۆلەكانی سەرەتایی كە تەمەنیان بچووكە ،زیاتر هۆگری مامۆستاكانیانن ،گەورەكان زیاتر سەربەخۆن، بۆیە مامەڵەی ئەم مامۆستایانەی كە وانە بەم پۆالنە دەڵێنەوە دەبێ جیاواز بێت لە پۆلەكانی خوێندكارەكان گەورەترن ،لەگەڵ ئەوەی مامەڵەی مامۆستا لەگەڵ خوێندكارە گەورەكان هەمان ئاستو نزیكی نیە ،بەاڵم هەمان گرنگی هەیە. شێوازی قسەكردنی هاوڕێیانەی مامۆستا لەگەڵ خوێندكارەكانی كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر پرۆسەی فێربوونو چێژ وەرگرتن لە خوێندن ،وا لە خوێندكار دەكات كراوەتر بێت لەگەڵ مامۆستاكەی ،متمانە بەیەك بكەنو پەیوەندیان باشبێت .مامۆستا دەبێ گرنگی بەخوێندكارەكانی بداتو لەگەڵیان بێتو باوەڕی بەتواناكانیان هەبێ. مامۆستا دەتوانێ لە ڕێگای گفتوگۆیەكی هاوڕێیانەو پاراستنی مافەكانی خوێندكارەكانی ،نیشاندانی ئارەزووی قسەكردن لەگەڵ خوێندكارەكانی، پەیوەندیەكی باش دروست بكات لەگەڵیان. ستایشو پێداهەڵدان ئامرازێكن لە زانستی پێداگۆگیگ بەهەند وەردەگیرێت ،بەاڵم دەبێ بە وریاییو شارەزاییەوە بەكاربهێندرێت ،زیادەڕۆریی لە ستایشكردن كاریگەری باشی نابێت ،منداڵ زۆر وریایەو زوو هەست دەكات لە كاتی بەهەڵە بەكارهێنانی ئەم چەمكە. پەیوەندی ئەرێنی مامۆستا لەگەڵ خوێندكارەكانی ،لەبەرامبەردا پەیوەندییەكی ئەرێنی دروست دەكات لەالیەن خوێندكارەكان لەگەڵ مامۆستاكەیان ،ئەمەش هانی خوێندكاران دەدات بەگرنگیەكی زیاتر بەوانەكانیان بدەنو ئارەزووی خوێندنیان زیاتر بێتو سەركەوتووبن، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ دەوروبەریان لەسەر بنەمای ڕێزو خۆشەویستی بێت. پەیوەندی نەرێنی مامۆستا لەگەڵ خوێندكارەكانی كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ئاستی فێربوونو ئارەزووی خوێندكارەكان بۆ فێربوونو هاتنیان بۆ خوێندنگا. ئەم مندااڵنەی كێشەی دروستكردنی پەیوەندیان هەیە ،یان هەستیان ناسكە لەكاتی پەیوەندی خراپی مامۆستا لە پۆلدا ،كاریگەری زیاتری دەبێ لەسەریان وادەكات ئارەزووی خوێندنو فێربوونی نەمێنێ. هەراسانكردنی خوێندكار لەالیەن هاوڕێكانیو شێوازی وانە وتنەوەی مامۆستا بۆ وانەكانو شێوازی تاقیكردنەوەكان ئەمانەش بەشێكن كە خوێندكار هەراسان دەكەن ،وادەكەن چێژو خۆشی لە فێربوونو خوێندنگا نەبینن.
دوای ساڵێک هەوڵدان و ئەنجامدانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی، سەرجەم هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بێئەنجامبوون. بەپێی زانیارییەکانی “زەمەن” ،وەزیری خوێندنی بااڵ پرسەکەی بردووەتە ئەنجومەنی وەزیران ،هەرچەندە بەڵێنی پێدراوە کاری جددیی لەسەر بکرێت و دەست بە دابەشکردنەوەی بکرێتەوە ،بەاڵم تاوەکو ئێستا تەنیا قسەو بەڵێنەو هیچ بڕیارێک دەرنەچووە. ساڵی ٢٠١٤بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و بڕینی بودجە لەالیەن حکومەتی عێراقەوە ،حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات لەگەڵ دواکەوتنی مووچەو پاشان راگەیاندنی سیستمی پاشەکەوت ،دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکانی راگرت، کە لە ٤٠هەزارەوە بۆ ١٠٠هەزار بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون دابەشدەکرا .بەجۆرێک قوتابیانی ناو شار ٤٠هەزار ،قوتابیانی بەشەناوخۆیی ٦٠هەزارو ئەو قوتابیانەشی ماڵیان لە دەرەوەی شارەکان بوو و رۆژانە هاتوچۆیان دەکرد ،مانگانە ١٠٠هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرا. لەگەڵ باشبوونی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ،ساڵی رابردووی خوێندن، خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان و رێکخراوە قوتابیی و خوێندکارییەکان داوایانکرد دەرماڵەیان بۆ بگەڕێتەوە ،بۆ ئەم مەبەستەش چەند خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەکیان رێکخست و داواکارییەکەیان گەیاندە الیەنە پەیوەندیدارەکان. لەبارەی هەوڵەکانیان عەبدولوەهاب ئەحمەد ،بەرپرسی رایەڵەی خوێندکارانی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان و خوێندکاری بە هەولێر پۆلیتەکنیکی زانکۆی “زەمەن”ی وت“ :هەڵمەتی هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران ساڵێکە دەستیپێکردووە ،چەندجارێکیش گردبوونەوەی ناڕەزایەتیمان ئەنجامداو لەگەڵ الیەنە پەیوەندیدارەکان قسەمانکرد، ئەگەرچی سەرجەم الیەنەکان بەڵێنیاندا بەدەم داواکامانەوە بێن و دەرماڵەمان بۆ بگەڕێننەوە ،بەاڵم سەرجەم بەڵێنەکان تەنیا لە چوارچێوەی قسەدا مانەوەو نەبوونە کردار”. حەلیمە رەشید ،چاالکوانی مەدەنی و خوێندکار لە زانکۆی سەاڵحەدین ،یەکێکی دیکەیە لەو خوێندکارانەی کاری لەسەر پرسەکە کردووەو تەنیا ساڵی رابردوو سێجار لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی بااڵ لە هەولێر بەشداریی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کردووە،
بەاڵم ئێستا بە هەناسەساردییەوە دەڵێت: “بەڵێنەکان تەنیا قسە بوون و هیچمان نەبینی”. حەلیمە دەردەدڵی خۆی و هاوڕێ خوێندکارەکانی بۆ “زەمەن” باسکرد و وتی“ :ساڵی رابردوو سێجار داواکاریی خوێندکارانمان بە یاداشت ئاراستەی وەزارەتو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کرد، پەیوەندیدارەکانیش الیەنە سەرجەم بەڵێنیاندا لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەست بە دابەشکردنی دەرماڵە بکرێتەوە ،بەاڵم نزیکەی دوو مانگە دەرگای زانکۆو پەیمانگەکان کراوەتەوەو تائێستاش هیچ بڕیارێک دەرنەکراوە”.
یەکێتیی قوتابییان: بەڵێنمان وەرگرتووە
یەکێتیی قوتابیانی کوردستان کە گەورەترین رێکخراوی قوتابیانە لە هەرێمی کوردستان ،یەکێکە دیکەیە لەو الیەنانەی کاریان لەسەر پرسەکە کردووەو داواکاریی خوێندکارانیان گەیاندووەتە وەزارەتی خوێندنی بااڵو ئەنجومەنی وەزیران. نێچیرڤان کەالری ،سکرتێری رێکخراوەکە لەبارەی دوایین هەوڵەکانیان بە “زەمەن”ی راگەیاند :دوایین هەوڵیان بە دیاریکراوی رۆژی ٢٠١٩/٩/١٢بوو ،یاداشتێکمان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی بااڵ کردو داوامانکرد دەست بە دابەشکردنی دەرماڵە بکرێتەوە .ئەوانیش داواکەمانیان بەهەند وەرگرت و بەڵێنیاندا پرسەکە ببەنە ئەنجومەنی وەزیران. یەکێتیی قوتابییانی کوردستان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەو سەرۆکی حکومەت هی خۆیانە ،بۆیە پرسەکەیان بردووەتە ئەنجومەنی وەزیرانیش .نێچیرڤان کەالری زیاتر وتی“ :ئێمە لەگەڵ سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران قسەمانکرد، ئەوانیش بەهەمانشێوە بەڵێنیاندا کاری جددی لەسەر سەرجەم گرفتەکانی قوتابییان، بەتایبەت گەڕاندنەوەی دەرماڵە بکەن”.
خۆپیشاندانەکانی عێراق مەترسییان دروستکردووە
بە دیاریکراوی لە رێکەوتی ،٢٠١٩/٣/٨ دوای چەند ساڵێکی سەختی شەڕی داعشو قەیرانی دارایی ،نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەکەوتی موچەی راگەیاند. لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتیش بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی کە کابینەیەکی بنکەفراوانەو زۆربەی الیەنە سیاسییەکان تێیدا بەشدارن ،چاوەڕێدەکرا زۆر بڕیار لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان
خوێندکاران بۆ دەرماڵە چەندجارێک گردبوونەوە
دەربکرێن و لەو چوارچێوەیەشدا دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران بکرێتەوە ،بەتایبەت دوای ئەوەی مووچەی ١٣هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت گەڕێندرایەوەو رۆژی ٢٠١٩/٩/٢٢دەست بە دابەشکردنی کرا. بەاڵم ئێستا خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاستو باشووری عێراق نیگەرانی دروستکردووە. نێچیرڤان کەالری ،سەرۆکی یەکێتیی قوتابییان دەڵێت“ :ئەگەر ئەو بارودۆخە ناهەموارەی لە عێراق هەیە ،کار لەسەر پەیوەندییەکانیانی نێوان هەولێرو بەغداد نەکات ،بەدڵنیاییەوە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم وەک پێویست خزمەتی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت قوتابییان دەکات”. دانیال زەنگەنە ،خوێندکاری زانکۆی سەاڵحەدین و خۆبەخشى جواڵنەوەی نەوەی نوێیە لە شاری هەولێر .ئەویش هاوشێوەی هاوڕێکانی لە “کۆمەڵەی خوێندکارانی ناڕازیی” زانکۆو پەیمانگەکانی هەولێر چەندجارێک بەشداریی لە رێکخستنی گردبوونەوەو خۆپیشاندان کردووەو ئێستاش دڵتەنگە بەوەی هەوڵەکانیان هیچ ئەنجامێکیان نەبووە .بەهۆی ئەوەی حیزبەکەی لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنە ،دانیاڵ دەڵێت“ :بێدەنگ نابینو بەردەوامدەبین لەسەر فشارەکانمان. تاوەکو حکومەت بەدەم داواکەمانەوە دێت، بڕیارێکی تایبەت دەردەکات و دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
سەرجەم الیەنەکان بەڵێنیاندا بەدەم داواکامانەوە بێنو دەرماڵەمان بۆ بگەڕێننەوە ،بەاڵم بەڵێنەکان نەبوونە کردار
حکومەت وەاڵمی پرۆژەیاساکەی نەداوەتەوە
پەیوەست بەم پرسە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسایەکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ،بەاڵم تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاساکەی نەگەڕاندووەتەوە پەرلەمان. کاوە عەبدولقادر ،ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بۆ “زەمەن” باسی لەوە کرد لە وەرزی یەکەمی یاسادانان ،پڕۆژەیاسایەکیان پەرلەمان سەرۆکایەتیی ئاراستەی کردووەو تێیدا داوایانکردووە دەست بە خەرجکردنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکرێتەوە. زیاتر وتی“ :بەداخەوە پرۆژەیاساکەمان فەرامۆشکرا ،بەدیاریکراوی دوای ٥مانگ و لە رێکەوتی ٢٠١٩/٨/١٨لەگەڵ کۆمەڵێک پڕۆژەیاسای دیکە ،لەالیەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە ئاراستەی سەرۆکایەتیی حکومەت کرا ،بەاڵم تاوەکو ئێستا حکومەت نەیگەڕاندووەتەوە پەرلەمان تاوەکو بیکەینە یاسا”. هەوڵەکان لە چەند الیەکی ترەوە بەردەوامن و یەکێک لەوانیش لیژنەی پەروەردەوخوێندنی بااڵی پەرلەمانی کوردستانە .ئاشنا عەبدوڵاڵ ،ئەندامی لیژنەکە بە “زەمەن”ی وت“ :نووسراومان بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرزکردووەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی دەڕماڵەی خویندکاران ،بەاڵم ئێستا وەاڵمی داواکاری لیژنەکانی پەرلەمان لەالیەن وەزارەتەکانەوە ناگەڕێتەوە بۆ المان ،هەرچەندە تاوەکو ئێستا وەزارەتی خوێندنی بااڵش وەکو ئێمە وەاڵمێکی دڵنیاکەرەوەیان وەرنەگرتووەتەوە”.
مانگانە زیاتر لە ٦ملیار دیناری پێویستە
بەپێی داتاکانی وەزارەتی خوێندنی بااڵ، بۆ ئەمساڵی خوێندن ،٢٠٢٠-٢٠١٩ژمارەی خوێندکاران لە زانکۆو پەیمانگە حکومییەکان نزیکەی ١٣٥هەزار خوێندکارە ،دابینکردنی دەرماڵەش بۆ هەموویان مانگانە نزیکەی شەش ملیارو ٥٠٠ملیۆن دیناری پێویستە. بەپێی زانیارییەکانی “زەمەن” ،ئارام محەمەد ،وەزیری خوێندنی بااڵو توێژینەوەی زانستی ،پرسەکەی بردووەتە سەر مێزی ئەنجومەنی وەزیران و لە کۆبوونەوەیەکدا بە بەشداریی سەرۆکوەزیران ،داوایکردووە بەهەر جۆرێک بێت دەست بە خەرجکردنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکرێتەوە .هەرچەندە بەڵێنی وەرگرتووە کاری جددی لەسەر بکرێت ،بەاڵم لە کۆبوونەوەکەدا هیچ کاتێک بۆ دەرکردنی بڕیارەکە دیارینەکراوە.
�� ڵ���ە ڵ��گە
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
15
مندااڵنیش دێنە دەنگ
دەروون نیگا
لە هەولێرو سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار پەیوەندی بە هێڵی 116ەوە كراوە مەزهەر كەریم مندااڵنی هەرێمی كوردستان لەسەر مافەكانیان دێنە دەنگو ئەو “توندوتیژیو پێشێلكارییانە”ی لەالیەن هاواڵتیانو باوانیانەوە یاخود لە قوتابخانە رووبەڕوویان دەبێتەوە دەگەیەننە الیەنی پەیوەندیدار. ئێستا هێڵی 116ی مندااڵن بە بەردەوامی لە كاردایەو كەم سەعات تێدەپەڕێت منداڵێك پەیوەندی نەكاتو خەمو ئازارەكانی خۆی نەگەیەنێت ،ئەمساڵ لە هەولێرو سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 116ەوە كراوە. هێڵی ،116یەكەمین هێڵی فریاكەوتنی مندااڵنی هەرێمی كوردستانە ،كە خزمەتگوزاری رێنمایی دەروونی و كۆمەاڵیەتی و پەروەردەیی پێشكەش بە مندااڵن دەكات. پڕۆژەی هێڵی فریاكەوتنی مندااڵن یەكێكە لە پڕۆژەكانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەاڵیەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،كە منداڵ دەتوانێت لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بەبێ بەرامبەر داوای یارمەتی لە سەنتەری هێڵی فریاكەوتنی مندااڵن بكات ،بۆئەوەی خزمەتگوزاری رێنمایی دەروونی و كۆمەاڵیەتی و پەروەردەیی وەربگرێت. ئامارەكانی هێڵی گەرمی فریاكەوتنی مندااڵن، لە هەولێرو سلێمانی ئەوە نیشاندەدەن بەتەنیا ساڵی رابردوو پێنج هەزارو پەنجاو حەوت پەیوەندی كراوە ،كە دووبەشی ئەو پەیوەندییانە منداڵو كەسوكاری مندااڵن بوون تایبەت بوون بە كێشەكانی مندااڵن ،زۆرینەی كەیسەكانیش، توندوتیژی دەروونی لەناو ماڵو قوتابخانەكان بووە ،لەو ژمارەیەش بەشێك لە توندوتیژییەكان بەرامبەر منداڵی ئاوارەكان لە كەمپەكاندا كراوە. لە 10مانگی ئەمساڵیشدا رێژەكە بەرەو هەڵكشان رۆیشتووەو لە سلێمانی پەیوەندی زیاتر كراوە وەك لە هەولێر. لە شاری هەولێر هەزارو 500تەلەفۆن بۆ هێڵی گەرمی فریاكەوتنی مندااڵن ژمارە 116كراوە كە سەرجەم پەیوەندییەكان توندوتیژی بووە بەرامبەر مندااڵن. جاسم جەزا ،لێپرسراوی هێڵی گەرمی فریاكەوتنی مندااڵن ژمارە 116لە شاری هەولێر ،بۆ “زەمەن” وتی“ :رۆژانە پێنج بۆ شەش تەلەفونمان بۆدێت كە سەرجەمیان منداڵن تەلەفۆن دەكەن
زۆرینەی كێشەكانیشیان قوتابخانەو لێدانە لەالیەن دایكو باوكانەوە”. بۆ چارەسەری كێشەكان كۆمەڵێك رێكار دەگیرێنەبەر ،لەوانە ئەگەر لەگەڵ كێشەی منداڵەكە قوتابخانەكەی هەبێت یان دایكو باوكی ئەوان پۆلیسی نەوجەوانان ئاگادار دەكەنەوە هەڵدەستن راستەوخۆ چارەسەركردنی بە ئەگەریش كێشەكان. دەستدرێژی سێكسی بێت بۆ سەر مندااڵن ،لەالیەن پۆلیسەوە سەرپەرشتی دەكرێت. مانگی دە لە ئەمساڵیشدا لە شاری سلێمانی دوو هەزارو 820 پەیوەندی تۆماركراوە ،كە نیوە زیاتریان مندااڵن بوون توندوتیژیان بەرامبەر كراوە. هێڵی 116بۆ هەموو منداڵێك بەبێ جیاوازی لە هەشتی بەیانیەوە بۆ چواری ئێوارە كراوەتەوە ،لەكاتی پەیوەندییەكاندا رێنمایی كۆمەاڵیەتیو تەندروستیو پەروەردەیی دەدرێت بە مندااڵنو تیمی بەهاناوەچوونیش هەیە بۆ هاوكاری كردنی هەر منداڵێك كە پێویستی بە یارمەتی خێرا بێت. هەرچەندە ژمارەی ئاوارەكان لە سنوری سلێمانی بەرەو كەمبوونەوە رۆیشتووە ،بەاڵم بەگوێرەی ئیبراهیم تەیب ،لێپرسراوی هێڵی گەرمی فریاكەوتنی مندااڵن ژمارە 116لە شاری سلێمانی بێت ،لەمساڵدا بەراورد بە سااڵنی رابردوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان كەمیان نەكردووە، هەرچەندە نەمانی قەیرانو گەڕانەوەی ئاوارەكان بەشێك بوون لە هۆكارەكانی توندوتیژی بەرامبەر مندااڵن. بە “زەمەن”ی وت“ :بەشێكی تری پێشێلكارییەكان بەرامبەر مندااڵن سۆزدارییو پەروەردەییو كێشەی خێزانی بوون ،كە ئێمە وەك هێڵی 116سەرەتا بەشدار دەبین بۆ چارەسەركردن ،پاشان چارەسەری كێشەكە بە رێكخراوەكانو خێزانەكان سپێردراوە”. هەندێكجار پێشێلكارییەكان سەردەكێشێت بۆ دەستدرێژی سێكسی هەرچەندە حاڵەتەكان
گرێی دەروونی خۆبەزلزانیی
كەمنو لە رابردوو ساڵی سلێمانی تەنیا دوو حاڵەت تۆماركراون. ئاگاداریو بەپێی بەدواداچوونی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ،توندوتیژی بەرامبەر مندااڵن بەراورد بە سااڵنی رابردوو لەجیاتی ئەوەی كەمبكات زیادیكردووە. محەمەد گۆمەشینی ،وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ،دەڵێت :توندوتیژی بەرامبەر مندااڵن هێندە زۆرە لە باسكردن نایەت بەئاشكرا لەسەر شۆستەو شەقامو كۆاڵنەكان ڕۆژانە چەندبارە دەبێتەوە ،بەاڵم بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆری مندااڵنن ،نازانن توندوتیژیان بەرامبەر دەكرێت ،لەگەڵ ئەوەشدا وەك پێویست تەلەفۆنو ژمارە تەلەفۆنیان پێنیە ناتوانن هیچ بكەن. وتیشی“ :یەكێكی دیكە لە توندوتیژیەكان كە دۆسیەی تاریك_ توندوتیژی سێكسیە_هیچی كەمتر نیە لە توندوتیژی دەرونیو جەستەیی كە
بەرانبەر مند ا اڵ ن بەاڵم دەكرێت، بەهۆی ئەوەی رێكخراوێكی تایبەت بەو دۆسیانە نیەو حكومەتیش وەك پێویست كاری بۆ نەكردووە بە شاراوەیی ماوەتەوە ،لە ماچكردنو دەستبۆبردنو لەباوەشكردنی منداڵێك بەبێ ویستی ئەو منداڵە بە دەستدرێژی سێكسی هەژمار دەكرێت بەپێی یاسا”. لەگەڵ زۆربوونی توندوتیژییەكان بەرامبەر مندااڵن بەاڵم لە هەریەك لە شاری دهۆكو هەڵەبجە ،تائێستا هێڵی گەرمی فریاكەوتنی مندااڵن بوونی نیە لەهەر حاڵەتێكدا مندااڵنی ئەو دوو پارێزگایە دەبێت پەیوەندی بكەن بە بنكەی پۆلیسەوە كە ئەمەش بۆ مندااڵن كارێكی هەروا ئاسان نیە.
پێداچوونەوەیان تێدا دەكرێت
زیاتر لە هەزار ئارایشتگا لە سلێمانی هەن رەهەند حەسەن لە سنوری شاری سلێمانی و دەوروبەری زیاتر لە هەزار ئارایشتگای جوانكردنی خانمان هەن ،لیژنەی ئارایشتگاكانی سلێمانیش سەرقاڵی چاكسازیكردنە تێیاندا ئەویش بە رێكخستنەوەیان و بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی بۆ خانمان بەكاریان دەهێنن. بەپێی ئاماری لیژنەی ئارایشتگاكانی شاری سلێمانی كە بە “زەمەن” دراوە ،لە سنوری شاری سلێمانی و دەوروبەری زیاتر لە هەزار ئارایشتگا كراونەتەوە ،بەرپرسانی لیژنەكەش جەخت لە زۆری ئەو ژمارەیە دەكەنەوەو هۆكارەكەی بۆ
دۆخی ئابووری دەگێڕنەوە. فەرهاد عەبدولقادر ،سەرۆكی لیژنەی ئارایشتگاكانی سلێمانی بە “زەمەن”ی راگەیاند، زیاتر لە هەزار ئارایشتگا الی ئەوان تۆماركراون و ژمارەكەش زۆرە ،هۆكاری پێدانی ئەو مۆڵەتانەش لەبەر دۆخی كوردستان بووە تا هەلی كار بۆ خەڵك دەستەبەر بكەن ،بەاڵم ئێستا خەریكن كۆنتڕۆڵیان بكەنەوەو رەنگە پێدانی مۆڵەتیش بوەستێنن. بەشێكی دیكەش لەو خاوەن ئارایشتگایانەی كە سااڵنێكی زۆرە لەو بوارەدا كار دەكەن پێیانوایە هەبوونی ئەو ژمارە لە ئارایشتگا بۆ سلێمانی و دەوروبەری زۆرە ،ئاسۆس مستەفا ،بەوتەی خۆی نزیكەی 32ساڵە لەو
پێدەچێت پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی ئاریشتگا رابگیرێت
گۆشەیەكی دەروونیی ،پەروەردەیی ،كۆمەاڵیەتییە د .سەمەد ئەحمەد* هەفتانە دەینووسێت
بوارەدا كار دەكات بۆ “زەمەن” روونیكردەوە، راستە ئارایشتگاكان زۆرن ،هەندێكیان لەبەر دەستكەوتنی داهات كردوویانەتەوە ،بەاڵم ئارایشتكردن هونەرەو دەبێت ئەو كەسانەی كاری تێدا دەكەن بزانن چۆن هونەری تێدا بەكاردێنن. بەپێی ئاماری یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان كە بە “زەمەن” دراوە ،لە سنوری شاری سلێمانی و دەوروبەری نزیكەی دوو هەزارو 500كرێكار لە سەنتەرو ئارایشتگاكانی خانمان كار دەكەن ،بەاڵم هەندێكی دیكەیان فەرمانبەرن و الی ئەوان تۆمار نەكراون. چاالك رەوف ،سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان بە “زەمەن”ی راگەیاند ،لەگەڵ پشتگیریكردنیان
بۆ خاوەنكارو كرێكارانی ئەو سەنتەر و ئارایشتگاكانی خانمان ،هەموو ئارایشتگایەك لە سلێمانی بەخاوەنەكەیەوە النیكەم سێ كەس كاری تێدا دەكەن ،ئەوانەی پەیمانگەو سەنتەرن نزیكەی شەش بۆ حەوت كەسن. زۆرجار قایمقامیەتی سلێمانی باڵویدەكاتەوە كە سزای ئارایشتگاكان دراون بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانی بەسەرچوو ،یان پابەندنەبوونیان بە رێنماییەكانەوە ،بۆیە لیژنەی ئارایشتگاكان پێداچوونەوەش بە بەكارهێنانی دەرمانی كوالێتی بەرز دەكاتەوە. فەرهاد عەبدولقادر روونیكردەوە ،چەندین جۆری دەرمان هاتووەو ئارایشتگاش هەندێجار خەتای نییە لە بەكارهێنانیان ،چونكە دەبینێت هەر ئەوە هەیەو ناچارە بیكڕێت و ئیشی پێدەكات دواتر دەردەكەوێت دەرمانەكە خراپە. بەوتەی ناوبراو ،لەگەڵ كۆمپانیایەكی فەڕەنسی بۆ دەرمانی قژو كۆمپانیایەكی هۆڵەندی بۆ دانانی نینۆك رێككەوتوون تا دەرمانی كوالێتی باش بێنن و ئارایشتگاكانیش لەڕووی تەندروستی و زانستییەوە بەكوالێتی باش بەكاریان بێنن. فەرهاد وتی“ :لەگەڵیان رێككەوتووین بە داشكاندنی %50بە ئارایشتگاكانی بفرۆشن بۆ ئەوەی لەڕووی نرخیشەوە زۆر لەسەر خانمان بارگرانی دروست نەكات”. ئاسۆس مستەفا ،خاوەن ئارایشتگا باسی لەوەكرد ،راستە هەندێك ئارایشتگا دەیانەوێت شتی هەرزان بەكار بێنن ،بەاڵم زۆربەی ئارایشتگاكان حەز دەكەن دەرمانەكان كوالێتی بن ،ئارایشتگاكان دەیانەوێت ئەو دەرمانانەی بەكاریان دێنن لە بازاڕدا نەبن ،بەڵكو تایبەت بۆیان بێت. هەروەها تاڤگە حەسەن ،خاوەنی ئارایشتگایەكی دیكە بۆ “زەمەن” رایگەیاند ،وەك ئارایشتگاكان ئەگەر دەرمانەكان كوالێتیشیان نزم بێت ناچار بەكاریان بێنن ،چونكە هەر ئەو دەرمانانە هەن ،بەاڵم هیوادارن دەرمانی ئەو دوو كۆمپانیایە باش بێت تا بتوانن بەكاریان بێنن.
خۆبەزلزانیی چەمكێكی فرە رەهەندە .لەیەك كاتدا گرێیەكی دەروونیی ئاڵۆزە ،هەروەها بەڵگەیە لەسەر لەخۆنامۆبوون ،لەخۆنامۆبوونیش ،لەسادەترین مانادا ،وەك لەگۆشەی پێشودا خستمانەڕوو ،بریتییە لەخۆنەناسینو ئەویدی نەناسین ،كەسێكیش ئەگەر توانای ئەوەی نەبێت كە خۆییو دەوروبەری بناسێت ،بەهەموو پێوەرێكی عەقڵیو دەروونیو ویژدانی ،كەسێكی نەخۆشەو پێویستی بەچارەسەركردن هەیە.. جگە لە هەڵتریزانو ناكامڵی عەقڵیو پەرێشانی دەروونیو تێكشكانی كەسێتی ،هەروەها خۆبەزلزانیی، رەفتارێكی ناپەسەندی كۆمەاڵیەتییە .ناپەسەندی ئەم رەفتارە تا ئەو ئاستەیە ،تەنانەت كەسی خۆبەزلزانیش، زات ناكات بڵێت :خۆبەزلزانیی رەفتارێكی جوانە ،یان باشە! هەر لەم سۆنگەیەشەوە دەتوانین بڵێین :كەسی خۆبەزلزان ،كەسێكی دووڕووە و تووشی پەتای دووفاقی كەسێتی بووە. زۆرجار كەسی خۆبەزلزان ،بەبێئەوەی بەئاشكرا دانی پیادا بنێت ،شتێك دەكاتە بیانوو بۆ خۆبەزلزانینەكەی. لەالی هەندێك ئەو بیانووە بریتییە لەدەوڵەمەندی ،واتا جیاوازی چینایەتییە! لەالی هەندێكی تر ،پلەو پایەی خێڵو عەشیرەتو بنەماڵەیە ،واتا جیاوازی كۆمەاڵیەتییە! الی هەندێكی تر بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزە .واتا جیاوازی زانستو زانیارییە! لەهەموو ئەمانەش نەشیاو تر ،الی هەندێك بیانوی خۆبەزلزانیی ،جوانیو شەنگیو نیانی روخسارە! جگە لەمانە ،رەنگە بیانوی تریش هەبن.. ئێمە وایدەبینین كە هیچێك لەمانەی سەرەوە ،لەالیەك شایانی ئەوەنین كەسێك بیانكاتە بیانوو بۆ خۆبەزلزانیی، لەالیەكی تریشەوە ،لەتواناشیاندا نییە كە كەسێك زلترو كەسانێكی تریش بچووكتر بكەنەوە. ئەوكەسەی بەبیانوی دەوڵەمەندییەوە ،خۆی لەكەسانی تر زلتر دەبینێت ،بەخۆی بزانێت ،یان نا ،چاوچنۆكی خۆی سەلماندووە ،چونكە كاتێك كەسی خۆبەزلزان، زلی خۆی لەڕێگەی زۆری سامانەكەیەوە دەسەلمێنێت، بەهەمان پێودانگو هەر بەم بیانووە ،دەیهەوێت بچووكی ئەوانتر بسەلمێنێت ،ئەمەش لوتكەی خۆپەرستیو نەگونجانی كۆمەاڵیەتییە. ئەوكەسەی بەبیانوی خێڵو بنەماڵەوە ،خۆی لەكەسانی تر زلتر دەبینێت ،بەخۆی بزانێت ،یان نا، تووشی لێقەومانێكی گەورەی عەقڵیو فكری بووە .درود بۆ گیانی (مەحوی) شاعیر ،سەبارەت بەم كەسانە دەڵێت: فەزیلەی ئەسڵ و فەسڵ ،ئینسانی پێنابێ بە ساحێب فەزڵ كە تۆ كۆسەی ،بەتۆچی مامە ریشی باب و باپیرت.. (دیوانی مەحوی ،ل.)67 ئەوكەسەی بەبیانوی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزەوە ،خۆی لەكەسانی تر زلتر دەبینێت ،بەخۆی بزانێت، یان نا ،لەهەر كەسێك زیاتر نەفامی خۆی سەلماندووە، چونكە زانستو زانیاری ئەگەر بایەخێكیان هەبێت ،ئەوا لەبەخشینو باڵوكردنەوەیدایە ،نەك بەكاربهێنرێت بۆ خۆبەزلزانی .ساڵو لەپێشینانمان كە گوتوویانە( :گەمژەیە ئەوكەسەی پارە لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێت ،گەمژەیە ئەو كەسەی زانست لەگەڵ خۆیدا دەباتە گۆڕەوە). ئەوكەسەی بەبیانوی جوانی روخسارەوە ،خۆی لەكەسانی تر زلتر دەبینێت ،بەخۆی بزانێت ،یان نا ،بەم رەفتارەی بەدڕوخساری خۆی سەلماندووە .ئەم كەسانە دەبێت باش بزانن كە هەندێجار رەفتار رۆڵی كاریگەری هەیە لەنیشاندانی جوانیو ناشرینی مرۆڤەكان ..با تەماشا بكەین ،هەریەك لەسەدامو ستالینو شاوشیسكۆ ،ئەگەرچی روخساریان جوان بوو ،بەاڵم رەفتارەكانیان ،هێند نامرۆڤانە بوو ،شەنگ لەڕویان بڕابوو و جوانییەكەیان، نەیتوانی لەالی خەڵكی ئازادیخواز خۆشەویستیان بكات. بەاڵم ماندێالو غاندی ،ئەگەرچی روخساریان دوو چڵ ئێسقانو پێستێكی رەش بوو ،بەاڵم رەفتارەكانیان، جوانیو شانازییەكی گەورەیان بۆخۆیانو مرۆڤایەتی تۆمار كرد. كێشەی كەسی خۆبەزلزان هەر ئەوەنییە كە تووشی هەڵبزڕكانی عەقڵیو پەرێشانی دەروونیو نەگونجانی كۆمەاڵیەتی بووە ،بەڵكو لەمانە زیاتر ئەوەیە كە زلی خۆی لەبچووكی ئەوانی تردا دەبینێت! واتا چەندە خۆی بەزل دەبینێت ،ئەوەندە كەسانیتر بەبچووك دەبینێت، ئەمەش لوتكەی بێ رەوشتییە ..لەكاتێكدا پێچەوانەی ئەمە راستە ،واتا كەسی خۆبەزلزان وەكو كۆالرە وایە، چەندە بەرز بفڕێت ،ئەوەندە بچووكتر دەبینرێت. * پسپۆر لەبواری پەروەردەو دەروونناسیی
�� ڵ���ە ڵ��گە
14
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
ئهژی“كۆستكهوتووهكان”لهئامێزدهگرێت رێكخراوێكکاربۆهۆشیاركردنهو هویارمهتیدانىئهوكهسانهدەکاتبیرلهخۆكوشتندهكهنهوه مەعاز فەرحان دوو ساڵ لهمهوبهر كاتێك تهباى تهمهن 16ساڵ دهستی چووه ژیانی خۆی ،دایكو باوكی كهوتنه بارێكی دهروونیی شپرزهو شێواو .هیچ دهزگایهكیان شك نهدهبرد رووی تێبكهنو هاوكارییان بكات لەو دۆخه كتوپڕو ناههموارهى تێیكهوتوون ،بهاڵم ئهوان كۆڵیان نهداو باوهشیان بۆ ژیان كردهوه. لهسهرهتاى كۆستهكهدا ههندێك دۆستی ههندهرانیان بهسوود وهرگرتن له ئهزموونی ئهو واڵتانهی لێی دهژیان هاوكارى سهباح عهبدولرهحمان و هاوسهرهكهیان كرد بۆ ئهوهى سوكنایهك بێت بۆ دڵ و دهرونیان. “له كوردستانیش کاک فوئاد ،باوكێكی تری كۆستكهوته و هاودهردمان ،له گهرمهی كۆستهكهمان بهسهریكردینهوه و ئهزموونی تایبهتی خۆیانی بۆ تێپهڕاندنی ئهو دۆخه بۆ باسكردین و زۆر بهكهڵكمان هات” .سهباح عهبدولرهحمان ،باوكى تهبا، واى وت. ئهمانه ههمووی لهسهر ئاستی كهسیو سنووردار بوون ،بۆیه باوك و دایكى تهبا بیریان كردهوه ئهو سنووره كهسییه تێپهڕێنن و لهسهر ئاستی كۆمهڵگا كار بكهن بۆ هاوكاریى ئهو كهسانهی ئازیزێكیان لەدهستداوه یاخود ئهوانهى بیر لهوهدهكهنهوه دهستیان بچێته ژیانى خۆیان. ئەوان له ناوهڕاستی ساڵی ،٢٠1٩ رێكخراوی “ئهژی”یان وهك رێكخراوێكی ناحكومیی قازانج نهویست دامهزراند. پێش ئهوە ،له شوباتی ٢٠1٨ەوه ههندێك چاالكییان به ناوی ‘تهبا فاوندهیشن’ ههبووه. ڕاپۆرتێكى ڕێكخراوی تهندروستی جیهانی دەڵێ ههموو ساڵێك نزیكهی یهك ملیۆن كهس كۆتایی بهژیانی خۆیان دههێنن ،ڕێكخراوی ئهژی له 1٠ی ئهیلولى رابردوو ،لە ڕۆژی جیهانیی رێگرتن له خۆكوشتن ،کۆنفرانسێکی بهست بۆ خێزان و هاوڕێیانی قوربانیانی خۆكوشتنو پسپۆڕان.
چاالکییەکی رێکخراوی ئەژی کۆنفرانسەكه كۆڕێك بوو بۆ باسكردنی چۆنیەتی نەهێشتنی شورهیی خۆكوشتن و باشتركردنی سیستمی پشتگیری بۆ ئهو خێزانانهی كهسی خۆیان لهدهستداوه، چاودێریی بهرفراوانكردنی لهگهڵ تهندروستیی هۆشداری و باشتركردنی سیاسهتی پێشگرتن بە خۆكوشتن، بەشداران لە 1٠پارێزگای عێراقەوە هاتبوون. باوكى تهبا دهڵێت “ئهوسا نهماندهزانی بهاڵم ئێستا دهزانین كه هۆكاری سهرهكیی خۆكوشتن خهمۆكییه و خهمۆكیش چارهسهر دهكرێت ئهگهر كهسی تایبهتمهند ئیشـی لهسهر بكات .زۆربهی ئهوانهی نیازی خۆكوشتنیان ههیه هاوكات حهزێكی بههێزی مانهوه و درێژهدان به ژیانیان ههیه ،بۆیە پەیام دەدەنە دەوروبەرەکەیان
کە بە نیازی خۆکوشتنن .هەندێجار ئەو پەیامانە پچڕپچڕو ناڕاستەوخۆن وەک ئەوانەی کوڕەکەی ئێمە ،هەندێ جاریش ئاشکرا و ڕاستەوخۆن وەک پەیامی ئەو گەنجەی سۆران کە خۆشبەختانە توانرا پەشیمان بکرێتەوە”. ئهژی دهیهوێت خهڵك هۆشیاربكاتهوه تا هاوكاریی یهكتر بكهن لهپێناو رێگرتن له خۆكوشتن و لهجیاتی سهركۆنهكردنو شهرمهزاركردنی كهسانی كۆستكهوته و دووركهوتنهوه لێیان باوهشی سۆزیان بۆ بكەنهوه. تهبا گهنجێكى وێنەگری بههرهمهند بووه .باوكى تهبا وتى“ :ئێمه و بنهماڵهی رێهات و چهندینی تریش نمونهی کەسانێکین کە خهمهكانمان گۆڕیوە بۆ وزهیهكی ئهرێنی و بونیاتنهر”.
ڕێهات عهزیز 1٨ ،سااڵن بوو ،میوزیك ژهنێكی شارهزا بوو بهشداریی له چهند فستیڤاڵێك و پێشبڕكێى میوزیك كردو خهاڵتی باشترین كالرنێتژهنی بردهوه. ڕێهات له مانگى دیسهمبهرى ٢٠1٨دهستى چووه ژیانى خۆى و كالرنێتهكهى و ئاوازه خهمگینهكهى له دواى خۆى بهجێهێشت. مام عهزیز ،باوكی رێهات ،بهدیوێكى دیكهدا سهرهتاكانى دامهزراندنى رێكخراوى ئهژى بۆ “زهمهن” باس دەکات ”:دواى ئهوهى ئهو كارهساتهمان بهسهردا هات، كاك سهباح هات بۆ المان ،زۆر چاو و گوێی ئێمهی كردهوه”. مام عهزیز وهك باوكێكى جهرگسوتاو، دڵنیایه كوڕهكهى هیچ كێشهیهكى دهرونیى نهبووه“ .بهشێك لهوانهی خۆیان دهكوژن مهرج نییه كێشهی دهرونیان ههبێت .رێهات
توانایهكی له رادهبهدهری له مۆسیقادا ههبوو بەاڵم كۆمهڵگهكه و پهیمانگاكهی ئهوهیان قبوڵ نهبوو ،گاڵتهیان پێدهكرد لهسهر مۆسیقاكهی و ئهوه وایكرد دهستى بچێـه خۆى”. مام عهزیز دوای رێهات لە سێ پهیمانگا مۆسیقاكهی رێهاتى ژهنیوه “ .له چلهكهی رێهاتدا مۆسیقامان لێدا .ههست دهكهم مۆسیقاكهی رێهات هاتووهته ناو منهوه .دهمهوێت ههندێك له خواستەکانی ئهویش بهدیبهێنم”. ئهژی ،دهستهی بهڕێوهبهرایهتیی ههیه و بۆردێكی راوێژكاریشـی ههیه كه ههندێك له ئهندامانی له كوردستان و ههندێكیشیان له ئهوروپان .ههموو ئهوانهی له رێكخراوهكهدا ئیش دهكهن خۆبهخشن. سهباح عهبدولرهحمان ،كه جێگرى
سهرۆكى رێكخراوى ئهژییه ،نیگهرانە له رووماڵى رووداوهكانى خۆكوشتن له میدیاكان .لهمڕووهوه وتى“ :قسەکردن و راپۆرتدان لەسەر خۆکوشتن رێوشوێن و رێکار و ئاکاری تایبەت بەخۆی هەیە”. زیاتر وتیى ”:باسکردنی بە نەزانی دەبێتە مایەی زیاتر باڵوکردنەوەی بیری خۆکوشتنو جێبەجێکردنیشـی، بۆیە هەرگیز نابێ لە راگەیاندن و تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکان و تەنانەت دانیشتنی کۆمەاڵیەتیی تایبەتیش باسی وردەکاریو چۆنیەتیی ئەنجامانی خۆکوشتنەکە بکرێژ .تەندا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی زانستیدا ئەوە باسدەکرێ بۆ پەیبردن بە چۆنیەتیی رێگرتن لێی و کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی جێبەجێکردنی”. جگه له كۆنفرانسه نیشتمانیهكه، مانگی رابردووش رێكخراوى ئهژى تیشێرتی تایبهتیان چاپكرد و به تیمێكی خۆبهخشان بهشدارییان له ماراسۆنی نێودهوڵهتیی ههولێر كرد به دروشمی “له دژی خۆكوشتن كاردهكهین”. رێكخراوهكه توانیویهتى چهندین كهس له خۆكوشتن پهشیمان بكاتهوه ،باوكى تهبا وتى”:لهم ماوەیە دۆستێك پهیامی كهسێكی بۆ ناردین كه نوسیبووی بڕیاریداوه شهو خۆی بكوژێ .سێ كهسی رێكخراوی ئهژی ههوڵیاندا پێی بگهن ،خۆشبهختانه كهسانی تریش خهریكی بههاناوهچوونی بوون و له ئهنجامدا رزگاركرا”.
حكومەتبڵندگۆیپێكۆنترۆڵنەكرا
لەهەولێروسلێمانیبەشێوەیەكیفراوانبەكاردەهێنرێتولەدهۆكبەكارهێنانیسنوردارە مەزهەر كەریم بەختیار ئەمین باوكی چوار منداڵ، چوار مانگ لەمەوبەر دڵخۆشبوو بە بڕیارەكەی قائیمقامیەت بۆ نەهێشتنی بڵندگۆ لەالیەن كاسبكارانو فرۆشیارانەوە، بەاڵم “ئێستاش بەیانیان بەدەنگی هاواری فرۆشیاران خەبەرم دەبێتەوە” ،چونكە بڕیارەكە بەتەواوەتی سەرینەگرتو هەرچەندە سەدان بڵندگۆ لەناوبراون. بەختیار ئەمین ،کە فەرمانبەرە وتی“ :ناشزانم چی بكەم چەند جارێك خاوەنی ئەو ماتۆڕو ئۆتۆمبیالنەم ئاگادار كردۆتەوە ،بەاڵم سودی نیە ،دووبارە بەیانی دێنەوە كۆاڵنەكەو دەست دەكەنەوە بە هاواركردن”. بەختیار تەنیا خەمی خۆی نیە بیر لە چوار منداڵەكەشی دەكاتەوە ،یەكێك لە منداڵەكانی بۆ ئەمساڵ قوتابی پۆلی دوانزەی ئامادەییە پێویستە دووربێت لە ژاوەژاو ،رۆژانە هاوارو ژاوەژاو چەند بارە دەبێتەوە“ ،نەك تەنیا ئێمە بەڵكو دراوسێكانیشمان بێزاربوون بەهۆی ژاوەژاوی بڵندگۆی ماتۆڕو ئۆتۆمبێلی كەلوپەل فرۆشتن”. ئەمە لەكاتێكدایە مانگی تەمموزی رابردوو قایمقامی سلێمانی لەسەر سكااڵی هاواڵتیان بڕیاری قەدەغەكردنی “بڵندگۆ”ی داو بڕیارەكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە، هەر ئەو كات لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیو لیژنەكانی چاودێری بازرگانی سلێمانی لە چەند گەڕەكو شوێنێكی جیای شارەكە دەستیان گرت بەسەر بڕێكی زۆر “بڵندگۆ”دا كە لەالیەن بەشێك لە فرۆشیارانو كاسبكاران لەكاتی ساغكردنەوەی كااڵكانیان بەكاری دەهێنن، بەاڵم ئەمە درێژەی نەكێشاو رۆژانە كەم
چوار مانگە بڕیاری قەدەغەکردنی بڵندگۆ دەرچووە كۆاڵن هەیە ئۆتۆمبێلی فرۆشیارانی پێدا نەڕوات. هەرچەندە بڵندگۆكان بوونەتە هۆی بێزاری هاواڵتیان ،بەاڵم بۆ بەشێك لە خەڵكیش سەرچاوەی بژێوین .ئیسماعیل ئیبراهیم 37ساڵ ،كاری میوەفرۆشی دەكات لە گەڕەكەكانی مامەیارەو رۆژهەاڵتو ئیبراهیم پاشا ،بڵندگۆیەكی گەورەی لەسەر ئۆتۆمبیلەكەی داناوە ،بۆ “زەمەن” وتی: “ماوەی بیست ساڵە میوەفرۆشی دەكەم
هیچ كەسێك پێینەوتووم دەنگت نەشیاوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێك لە كڕیارەكانم خۆیان داوایان لێكردوم بڵندگۆ دانێم تا هەركاتێك من چوومە ئەو كۆاڵنە بێنو میوەو سەوزەی خۆیان بكڕن”. ئیسماعیلی میوەفرۆش ،دەڵێت ئەگەر بڵندگۆ بەكارنەهێنین بۆ بانگكردنی كڕیار چی بكەین ،با قائیمقامیەتی سلێمانی بەدیلێكی دیكەمان بۆ بدۆزێتەوە”. لە هەولێرو سلێمانی بەشێوەیەكی
فراوان بڵندگۆ بەكاردەهێنرێت ،بەاڵم تەنیا لە سلێمانی بڕیاری قەدەغەكردنی دراوەو لە توانای لیژنەكانی قایمقامیەتیشدا نیە بەدواداچوون بۆ بڕیارەكە بكرێت. گۆران قادر ،سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ “زەمەن” وتی“ :لیژنەكانی ئێمە توانای ئەوەیان نیە كۆاڵن بەكۆاڵن بگەڕێن تا بزانن چ ئۆتۆمبێلو ماتۆڕسكیلێك بڵندگۆی بەكارهێناوە”.
داوا لە هاواڵتیان دەكات هەر كاتێك دوكاندار یان ئۆتۆمبێلو ماتۆڕسكیلێكیان بینی بە بڵندگۆ هاوار دەكەن ،بە مۆبایل دەنگو ژمارەی ئۆتۆمبێلەكە تۆماربكەنو بینێرن بۆ قایمقامیەت یان بۆ پەیجی فەرمی قایمقامیەتی بنێرن. سەرەتای ئەم مانگە لە یەك رۆژدا لیژنەكانی قایمقامیەت دەستیان بەسەر سەدو پەنجا بڵنگۆدا گرتووە لەناو بازاڕی شاری سلێمانیدا.
لیژنەكانی قایمقامیەت سەرەتا خاوەنی بڵنگۆكە ئاگادار دەكەنەوە كە بەكاری نەهێنێت دواتر بڵنگۆكەی لێوەردەگرێت، پاشان وەك هەر كااڵیەكی دیكەی بەسەرچوو بەهاوكاری لیژنەكانیان لە جێگەیەكی تایبەت لەناودەبرێت كە تائێستا نزیكی دوو هەزار بڵندگۆ لەناوبراون. لە شاری دهۆك لەجیاتی بڵندگۆ، خاوەن دوكانو ئۆتۆمبێلەكان رێگەیان پێدراوە بە پارچەیەك مۆسیقا خەڵك ئاگادار بكەنەوە. هەڤاڵ عەلی ،ئەندامی لیژنەكانی قایمقامیەتی پارێزگای دهۆك بۆ “زەمەن” وتی“ :لە شاری دهۆك هاواركردن بە بڵندگۆ رێگەپێدراو نیە لەالیەن دوكاندارو خاوەن ئۆتۆمبیل ،تەنیا دەتوانن لەڕێگەی پارچە مۆسیقایەكەوە بانگەشە بۆ كااڵو شتومەكەكانیان بكەن لەگەڵ ئەوەشدا حاڵەتی ژاوەژاو لەڕێگەی بڵندگۆوە لەالیەن دوكاندارو ئۆتۆمبیلەوە لە شاری دهۆك هێندەی سلێمانیو هەولێر بەرباڵو نیە”.
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
13
چۆن هەرەسهێنانی ژێرخانی ئابووری راستبكرێتەوە؟
رێگاكانی زیندووكردنەوەی كشتوكاڵ لە هەرێم
ئەنوەر كەریم
بەهای دینارو دۆالر
لەبەردەم گۆڕانكارییەكاندا عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا* كشتوكاڵ زۆر لەمێژەوە بەیەكەم خاڵی وەرچەرخانی مرۆڤایەتی دادەنرێت بەرەو شارستانیەتەكان ،بەوەش پێناسەكراوە كە بریتیە لە كێڵگەدارییو ئاژەڵداریی . كشتوكاڵكردن مێژوویەكی دێرینی هەیە لە هەرێمی كوردستان ،جوتیاری كورد پێش زیاتر لە ( )۹هەزار ساڵ یەكەمین پاچی لە زەوی داوە ،خاكی كوردستان لەدوای واڵتی سودان بەسەبەتەی خۆراكی ئامادە دادەنرێت لەناوچەكەو تەنانەت ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستیشدا . هەرێمی كوردستان زۆر بەزیادەوە ڕەگەزەكانی كشتوكاڵكردنی تێدا بەرجەستەو ئامادەیە لەوێنەی “خاك ،هەوا ،ئاو ،دەستی كار”ی باش كە جوتیارانن ،بەئاسانی دەتوانرێت نەك پێداویستی ئێستای دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لەبواری كشتوكاڵدا دابین بكات بەڵكو توانای بەرهەمهێنانی دوو هێندەو زیاتریش لەپێداویستی دانیشتوانی ئێستای هەرێمی هەیە لەبەروبومە كشتوكاڵییەكاندا. بەاڵم ئەوەی نەبووەو نیە تاكو ئێستاش نەبوونی پالنێكی تۆكمەو هەمەالیەنو ویستێكی ڕاستەقینە ،دابین نەكردنی بودجەی پێویستو بەزانستینەكردنی پڕۆسەی كشتوكاڵكردنە . زیاتر لەچارەكە سەدەیەكە كورد خۆی حوكمڕانی دەكاتو لەدروستبوونی یەكەمین كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشەوە لەساڵی ۱۹۹۲وەزارەتێكی هەیە بەناوی وەزارەتی كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاو ،بەاڵم نەتوانراوە گرنگی بەسێكتەری كشتوكاڵو ئاو بدرێت، نەكاری ڕاستەقینەش بۆئەوەكراوە كە كشتوكاڵ لەو پوكانەوەی تێیكەوتوە ڕزگار بكات ،كاریش بۆئەوە نەكراوە كە كشتوكاڵكردن بكرێتە پڕۆسەیەكی گرنگو سەرچاوەیەكی باشی كۆكردنەوەی داهات ،لەگەڵ پێكهێنانی هەر كابینەیەكی تازەی حكومەتدا كێبڕكێ دەكرێت لەسەر وەرگرتنی چەند وەزارەتێكی بەناو سیادیو ئەوەی لە هیچ گۆشەو كۆبونەوەیەكدا باسناكرێتو هیچ حیزبێك بەالیەوە گرنگو جێی بایەخ نیە وەزارەتی كشتوكاڵو سەرچاوە ئاوییەكانە . پێویستە بەرپرسانی هەرێم ئەو ڕاستیە باش بزانن كەهەرەسهێنانی كەرتی كشتوكاڵ بەپێی هەموو پێوانەیەك جۆرێكە لەداڕمانو هەرەسهێنانی ژێرخانی ئابووری كۆمەڵگە. بۆیە گەر حكومەت لەدوای ئەوەی لەسەر زەمینی واقیعدا بۆی دەركەوت كەپشت بەستن بەتەنیا سەرچاوەیەك “سوتەمەنی یان نەوت” بەنمونە هەرێمی كوردستانی ڕووبەڕووی چ تەنگەژەو قەیرانێك كردەوە ،ئێستا دەیەوێتو گەرەكیەتی كشتوكاڵیش وەك سەرچاوەیەكی گرنگی داهات بێت ،ئەوا پێویستەو دەبێت كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا لەبواری كشتوكاڵدا ئەم كارانە بكاتو هەنگاوی جدییان بۆ هەڵبنێ لەپێناو خستنەوە سەر ڕێچكە ڕاستەقینەكەی خۆی. ٭ لەبەرئەوەی ئێستا بۆ هەموو پێداویستیەك بەبەروبومی كشتوكاڵیشەوە پشت بەبەرهەمی هاوردە دەبەستینو بەتەواوی بوینەتە هەرێمێكی بەكاربەر ،پێویستە النی كەمی سااڵنە بودجەی كەرتی كشتوكاڵ كە خۆی لە وەزارەتی كشتوكاڵو سەرچاوە ئاوییەكاندا دەبینێتەوە كەمتر نەبێت لە %10ی بودجەی هەرێم ،بەپێی ستانداردیش هەر واڵتو هەرێمێك گەر نەیتوانی ئاسایشی خۆراك بۆخۆی دابین بكات ئەوا دەبێت كەمترین بودجەی بۆ سێكتەری كشتوكاڵ لە بڕی دیاریكراو كەمتر نەبێت .
٭ بۆ ئەوەی كشتوكاڵكردن لە هەرێمیش گەشە بكات پێویستە بەزانستی بكرێتو سود لەئامێری پێشكەوتوو و تەكنەلۆژیای سەردەم وەربگیرێت ،كاریش لەسەر ئەو توێژینەوەو پڕۆژانە بكرێت كە لەالیەن زانكۆكانو پسپۆڕانی بوارەكەوە ئاڕاستەی الیەنی پەیوەندیدار دەكرێت . ٭ لە هەرێمی كوردستاندا تائێستاش نازانرێت كێ جوتیاری ڕاستەقینەیەو كێ تەنیا پیشەی كشتوكاڵكردنی كردۆتە سەرچاوەی بژێوی بۆ خێزانەكەی وەك پیشەی دووەمو الوەكی، پێویستە جوتیاری ڕاستەقینە دیاری بكرێتو ئەوانەی لەبوارەكەدا داهێنان دەكەن ستایشو هاوكاری بكرێن لەالیەكو لەالیەكی تریشەوە جوتیاریش بكرێتە سەنتەر لە كارنامەی وەزارەتی كشتوكاڵدا . ٭ راستە هەرێمی كوردستان خاوەنی هەموو ڕەگەزەكانی كشتوكاڵكردنە ،بەاڵم گرنگترین كارو قۆناغ لە پڕۆسەی كشتوكاڵكردندا بەبازاڕكردنو دۆزینەوەی بازاڕە بۆ بەرهەمو بەروبومی جوتیاران ،چونكە نەبوونی بازاڕێك بۆ ساخكردنەوەی بەرهەمەكانیان گەورەترین لەمپەری بەردەم كەرتی كشتوكاڵو بەرهەمی جوتیارانی كوردستانە . بوژانەوەو بەگەڕخستنەوەی كارگە خۆماڵییە ناوخۆییەكان چ گەورەبن یان بچوك ڕۆڵی باش دەبینن لەساخكردنەوەو بەكارهێنانی بەرهەمە كشتوكاڵییە ناوخۆییەكان . ٭ دانانو دابینكردنی ساردخانە (بەراد) لەسەرجەم شارەكاندا بۆ هەڵگرتنی بەرهەمی جوتیاران لەو كاتانەی كە خستنەڕوو زۆرە لە بازاڕەكانداو خواستیان لەسەر كەمە ،تاكو لەكاتی كەمبونەوەو نەمانی بەرهەمەكاندا بخرێنەوە بازاڕەكان كە دوو سودی هەیە یەكەمیان جوتیار بەروبومەكەی هەڕاجو هەرزانفرۆش ناكاتو دووەمیش هاوردەكردنی سەوزەو میوە كەم دەبێتەوەو پارەیەكی خەیاڵیش ناچێتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان. ٭ پێویستە سااڵنەو لە كاتو ساتە پێویستەكاندا هاوكاری جوتیاران بكرێت لەوێنەی پێدانی بنەتۆی پێویست ،پەینی كیمیایی، دەرمانی قڕكەر ،ترومپای پرژاندن ،هەڵمەتی لەناوبردنی مێروە زیان بەخشەكان لەكاتی سەرهەڵدانیان . دەكرێت لە هەموو هۆبەو بەڕێوەبەرایەتیە كشتوكاڵیەكاندا لە قەزاو ناحیەكاندا چەند ئامێرێك كە موڵكی حكومەت بێت هەبن وەك “تراكتۆر ،هەباشە ،دەڕاسە ....هتد” تاكو بەنرخێكی هەرزان جوتیاران بتوانن سودی لێ ببینن .
٭ ڕوپێوكردنی زەوییە كشتوكاڵیەكانی هەرێمو چاندنیان بەو بەروبومانەی كە لەگەڵ كەشوهەوای ناوچەكاندا گونجاون یان دەگونجێن، هەروەها گرنگیدانی تایبەت بەبەرهەمی خانووە پالستیكیەكانو كارئاسانیكردن بۆیان لەكارەكانیان . ٭سەنتەرەكانی توێژینەوەو ڕێنماییە كشتوكاڵیەكان بەردەوام خولی جۆراوجۆر بۆجوتیاران بكەنەوەو ڕێنماییان بكرێت بەتایبەت لەسەر بەكاهێنانو پرژاندنی جۆرە جیاوازەكانی ڕشاندنی دەرمانو وازهێنان لەو ڕشتنو پرژاندنە هەڕەمەكیانە كە زۆرجار زیانی زیاترە لە سودگەیاندن بەتایبەت لەبواری تەندروستیو ژینگەدا. ٭ بەنیشتمانیكردنی زەوییە كشتوكاڵیەكانی میریو ئاوە گشتییەكانو سەیركردنو ناوبردنیان بەسامانێكی نیشتمانی لەپێناو پاراستنی زەویو ئاوی هەرێمی كوردستان . ٭ قەدەغەكردنی بەكارهێنانی زەوی كشتوكاڵی بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون ،گەر زەوییەكیش بەمەبەستی پڕۆژەی وەبەرهێنان كوژێنرایەوە ئەوا بكرێتە مەرج لەسەر وەبەرهێن كە ڕێژەیەكی دیاریكراوی پڕۆژەكە بۆ بواری كشتوكاڵی بێت، چونكە وەبەرهێنان لەكەرتی كشتوكاڵدا زۆر كەمە لەهەرێمدا بەشێوەیەك لەساڵی ۲۰۰٦وە بۆ ۲۰۱۰ ڕووبەری ۳۰سی هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی كوژێنراوەتەوە بۆ بواری وەبەرهێنان ،بەاڵم تەنیا لە سەدا پێنجی بۆ بواری كشتوكاڵ بەكارهێنراوە. ٭ كاركردن بەیاسا بەركارەكانی بواری كشتوكاڵو بەروبومی كشتوكاڵی لەنمونەی یاسای ژمارە ()٤ی ساڵی ( )۲۰۰۸كە یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵییەو دەكرێت هەندێك لە یاساكان كە لەسەر زەمینی واقیعدا دەركەوتوە زیانیان زیاترە لەسوود بەتایبەت لەبواری زەویو زاردا لەپەرلەمانی كوردستاندا هەموار بكرێتەوە لە نمونەی یاسای ژمارە ٤ی ساڵی ۲۰۰٦ی وەبەرهێنان كە بۆتە لەناوبردنی زەوییەكی زۆری كشتوكاڵیو بەهەدەردانی. ٭ سنوردانان بۆ ئەو هەموو ڕیكالمە جۆراوجۆرانە كە بۆ بەرهەمو كااڵی هاوردەو دەرەكی لەبواری كشتوكاڵی دەكرێتو گرنگی دانی پێویست بەبەرهەمی خۆماڵی . ڕیكالمكردن بۆ بەرهەمی هاوردە لەڕادەبەدەر زیادیكردوەو تەنانەت بەئاوازو هەڵپەڕكێی كوردییەوە ڕیكالم بۆ بەرهەمی بێگانەو بیانی دەكرێت . ٭ هاندانو ڕێزلێنان لە جوتیارانی نمونەییو تەنانەت بەخشینیان لە هەندێ لە پابەندبوونە داراییەكانیان كە بۆ كشتوكاڵكردن وەریانگرتووە، سوود وەرگرتن لەئەندازیارانی كشتوكاڵیو
جوتیارێک بەرهەمەکانی بۆ وەزیری کشتوکاڵ نمایش دەکات
دەرچوانی زانكۆكان ،هەماهەنگی تەواو هەبێت لەنێوان دامودەزگا كشتوكاڵییەكان لەپێناو برەودان بەكەرتی كشتوكاڵ . ٭ پێویستە لەو داهاتەی كە سااڵنە لەڕێگەی ئەو باجو ڕسوماتانەی كە لەسەر سەوزەو میوەی هاوردەو بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی تر وەردەگیرێتو كۆدەكرێتەوە النی كەمی نیوەی بۆ بوژاندنەوەی سێكتەری كشتوكاڵو ئاو خەرج بكرێتەوە كەسااڵنە زیاترە لە ۱۰۰ملیار دینارە. ٭ هەرێمی كوردستان خاوەنی زیاتر لە 35 ملیار مەتر سێجا ئاوی سەر زەویو ژێر زەوییەو زیاتر لە %60ی ئەو ئاوەش لەناوخۆی هەرێمەوە هەڵدەقوڵێت ،لەكاتێكدا پێداویستی سااڵنەی هەرێم بۆ ئاو تەنیا هەشت ملیار مەتر سێجایە، بەاڵم بەهۆی نەبوونی بەنداوو پۆندی پێویست بۆگلدانەوەییو نەبوونی یاسایەك بۆ پاراستنو بەڕێوەبردنی ئاو نەتوانراوە ئاوی پێویست بۆ هاواڵتیان دابینبكرێتو زەوییە كشتوكاڵیەكانیش ئاودێری بكرێن . لەكاتێكدا لەخولی چواری پەرلەماندا یاسای ئاو زۆرترین كاری لەسەركراو ئامادەكرا بۆدەرچواندنی ،بەاڵم حكومەتی هەرێم هاوكار نەبوو لە دەركردنی یاسایەكی گرنگی لەوشێوەیە . بۆیە جگە لەوەی ئاو لەهەرێمدا پێویستی بە یاسایەك هەیە بۆپاراستنو بەڕێوەبردنی، پێویستی بە ۳۰۰بەنداوی گەورە ،مام ناوەند، بچوك هەیە بۆ كۆكردنەوەو گلدانەوەی ئاوو بەكارهێنانەوەی لەكاتی پێویستو تەنگەژەكاندا. ٭ سااڵنەو لە سەرجەم شارو ناوچەكاندا پێشانگاو فێستیڤاڵی هەمەچەشن بۆ بەرهەمە خۆماڵیە شتوكاڵیە جیاوازییەكان بكرێتەوە، لەڕووی ناساندنو تەندروستبونو كوالێتیەوە باشتر بەهاواڵتیان بناسێنرێتو دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەهەموو شێوازەكانیەوە دەتوانن لەم بوارەدا ڕۆڵی بەرچاو بگێڕنو ببنە هاوكارێكی باشی ناساندنی بەرهەمەكان. بوژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵو ڕزگاركردنی لەو پوكانەوەی تێیكەوتووە بەقسەی زلو دروشمی ڕەنگاڵەیی نابێت ،دیبەیتو كۆنفرانس وۆرك شۆپ گرنگن ،بەاڵم لەوەگرنگتر كاركردنە بەو بڕیارو ڕاسپاردانەی كە تێیدا دەدرێن بۆ پێشخستنو گەشەپێدانی سێكتەری كشتوكاڵو ئاو . كشتوكاڵو ئاو كە ئاسایشی خۆراكو ئاوی پێوەبەندەو دووبەشی گرنگن لەئاسایشی نیشتمانیو نەتەوەیی دەبێت هێندە بودجەیان بۆتەرخانبكرێت كەبتوانرێت لەماوەی چەند ساڵێكدا گۆڕانكاری گەورە لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵو ئاو ئەنجامبدرێت نەك وەك ئەو سااڵنەی كە بودجەیەكی زەبەالح ڕەوانەی هەرێم دەكرا لەحكومەتی ناوەندەوە كەچی تەنیاو تەنیا لە سەدا یەكو پۆینت هەشتی بودجەی هەرێمی بۆ تەرخاندەكرا ،لەكاتێكدا سااڵنە وەزارەتی كشتوكاڵو سەرچاوە ئاوییەكان بۆگەشەكردنی كشتوكاڵو هاوكاریكردنی جوتیاران پێویستی بەزیاتر لە ۷٥۰ملیار دینار هەیە تاكو كۆتایی بهێنرێت بە هاوردەكردنی بەروبومە كشتوكاڵییەكان لەدەرەوە ،چونكە كارەساتە لەهەرێمێكی شیاودا بۆ كشتوكاڵكردنو النكەی كشتوكاڵ تەنیا لەماوەی 10ساڵدا بایی حەوت ملیارو ۱٦۹ملیۆن دۆالر ،تەنیا بەروبومی سەوزەو میوە هاوردەی هەرێم بكرێتو لەو ڕێژەیەش لە ٪۸٥ییان لەهەردوو واڵتی توركیاو ئێرانەوە بێت، كە بەدڵنیاییەوە دەتوانرا بەخەرجكردنی ٪۲٥ی ئەو پارەیەی كە چۆتە دەرەوە تەنیا بۆ سەوزەو میوە كشتوكاڵكردن پێشكەوتنی زۆر گەورەی بەخۆوە ببینیایە ،تا ئەو ڕادەیەی بەرهەمو بەروبوم هەناردەی دەرەوە بكرێت نەك هەرێم ببێتە بخۆرێكی هەمیشەیی بەرهەمی دەرەكی. * ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵو سەرچاوە ئاوییەكان لەخولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان
خۆپیشاندانەكانی عێراق وایانكردووە بەهای دیناری عێراقی بە بڕێكی كەم بەرامبەر بە دۆالری ئەمریكی بشكێت ،لە ئەنجامی ئەو پشێویەی هەیە بانكی ناوەندی نەیتوانیوە رۆژانە دۆالر بگۆڕێتەوە كە پێشتر رۆژانە نزیكەی 200ملیۆن دۆالری دەگۆڕیەوە بۆ دینار، بۆیە خواست لەسەر دۆالر زیادیكردووەو بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەی. هەرچەندە بەهای دیناری عێراقی لە دوای رووخانی ڕژێمی پێشووەوە جێگیركراوە بۆ ئەوەی بتوانێت كۆنتڕۆڵی هەڵئاوسان بكات ،بەاڵم پشێوی سیاسییو دابەزینی نرخی نەوتو كەمكردنەوەی قەبارەی هەناردەی عێراق كاریگەریان لەسەر بەهای دراوی عێراقی هەیە هەرچەندە لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانیدا كاری پێناكرێت. نرخی ئاڵوگۆڕ لەنێوان دراوەكاندا كاریگەرە بەچەندین فاكتەر بەوەی بڕی خواست لەسەر دراو لەگەڵ بڕی خستنەڕووی دراو نرخی ئاڵوگۆڕ دیاری دەكەن بەمەرجێك حكومەت دەست نەخاتە بازاڕەوە. ئەو فاكتەرانەش ئەمانەن؛ *بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان لە ناوخۆدا دەبێتە هۆی دابەزینی خواست لەسەر كااڵی بیانیو خزمەتگوزارییەكانی ناوخۆ، ئەمەش خواست لەسەر دراوی ناوخۆ كەمدەكاتەوە هەناردەش الواز دەبێتو دراوە ناوخۆییەكە بەهاكەی دادەبەزێتو بەپێچەوانەشەوە. * سیاسەتی بازرگانی ،سنوردانان لەبەردەم هاوردەدا بەهای دراوی ناوخۆ بەرزدەكاتەوە ،چونكە خواستی كڕیاری ناوخۆ لە سەر كااڵی بیانی دادەبەزیت واتە خستنەڕووی دراوی ناوخۆ بۆ كااڵی بیانی كەمدەبێتەوە بۆ نمونە ئەگەر كوردو عێراق بایكۆتی شتومەكی توركی بكەن ئەوا دراوی عێراقی بەرامبەر بە دراوی توركی بەرزدەبێتەوە. * ئارەزووی بەكاربردن ،ئارەزووی بەكاربردن جێگیر نیەو گۆڕانكاری بەسەردا دێت بۆ نمونە هەرێمی كوردستان ئارەزووی كڕینی شتومەكی توركی ناكات لەم كاتەدا كەواتە دراوی توركی دادەبەزێت ،بەاڵم ئەگەر ئارەزووی كڕینی شتومەكی ئەمریكی هەبێت ئەوا دراوی ئەمریكی بەرزدەبێتەوە. * ئاستی بەرهەمداری رێژەی ،توانای بەرهەمهێنان بە زۆر هۆ زیاد دەكات لەوانە گەشەسەندنی سەرمایەی مرۆیی كە دەبێتە هۆی دابەزینی تێچووی بەرهەمو نرخ دادەبەزێنێت لە ئاكامدا هەناردەی واڵت زیاد دەكات خستنەڕووی دراوی بیانی بۆ كڕینی دراوی ناوخۆ زیاددەكاتو هاوردە كەمدەبێتەوە خواست لەسەر دراوی بیانی كەمدەكات لە ئەنجامدا بەهای دراو ناوخۆ بەرز دەبێتەوە. * ئاستی داهات ،بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی ئاستی داهات هۆكارێكە كار لەسەر خواست دەكات ،بە بەرزبوونەوەی ئاستی تێكڕایی داهات لە كوردستاندا دەبێتە هۆی زیادبوونی خواست بۆ نمونە لەسەر كااڵی توركی ئەوا هاوردەكاران پێویستیان بە لیرەی توركی دەبێتو خواست لەسەر دراوی توركی زیاد دەكات بەمەش بەهای لیرە بەرز دەبێتەوە . * ڕێژەی سوود ،ئەم فاكتەرە زیاتر لەماوەی كورتخایەندا رۆڵ دەبینێت ،رێژەی سوودی بانكی بەهەر دراوێك بەرز بێتەوە ئەوا خواست لەسەر ئەو دراوە بەرز دەبێتەوە . * متمانەو ژینگەی وەبەرهێنان ،رێژەی ئاڵوگۆڕ پابەندی ژینگەی وەبەرهێنانە ،بۆ نمونە ویالیەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ،بۆ وەبەرهێنەرێكی بیانی باشترە كە سەرمایەكەی بخاتەگەڕ وەك لە عێراقو سوریا ،چونكە وەبەرهێنەران متمانەیان بە ئابوورییەكەی هەیەو متمانەیان بە سەقامگیری سیاسییو سەقامگیری یاسایاكەیو سیستەمەكەی ئەمریكا هەیە. *پێشبینی ،ئەگەر پێشبینی بكرێت دراوی واڵتەكە دادەبەزێت خەڵكەكە دەستدەكەن بەفرۆشتنی دراوەكەی خۆیان ،پڕۆسەی دابەزینەكە دەستپێدەكات چونكە خەڵك پارەكەیان دەگۆڕنەوە بەدراوی بیانی. *لیكویدتی ،سویلەی دراو زۆر گرنگە كڕیارەكان كە دەزانن زیاتر دۆالریان پێویستە بۆ مامەڵەكردنی خواست لەسەر دۆالر زیاد دەكات لە ئەنجامدا دۆالر بەرز دەبێتەوە ،بەاڵم دراوەكانی تر بۆ نموونە وەك دیناری عێراقی یان یوانی چینی كە ناچنە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانیەوە خواست لەسەریان زیاد ناكات بەئاستی خواست كە لەسەر دۆالر هەیە. ئەم فاكتەرانەی سەرەوە دەشێت ببێت بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دراو كە دیاردەیەكی زۆر مەترسیدارە ،قەیرانی دراو دۆخێكە كە دراوێكی الواز دەكەوێتە بەر هێرشی موزارەبەچیەكانەوەو دەفرۆشرێت یان بەكاربەران متمانەیان بە دراوەكە نامێنێتو دەیفرۆشن ،دراوی عێراقی لەبەرئەوەی لە بازاڕەكانی دراوی بیانیدا ،ئاڵوگۆڕی پێناكرێت بۆیە ناكەوێتە بەر هێرشی موزارەبەچیەكانەوە.
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
12
زیاتر لە 2
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
جلوبەرگو بابەتی جوانكاری ناوخۆیی نیە
ملیار دۆالر بۆ جوانكارییو جلوبەرگ دەچێتە دەرەوە
سەرچین ساڵح بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی جوانكارییو جلوبەرگ ،سااڵنە زیاتر لە دوو ملیار دۆالر لە هەرێمی كوردستانەوە دەچێتە دەرەوە ،هاواڵتیان بە تەواوەتی لە پۆشاكو خۆڕازاندنەوەدا پشت بەدەرەوە دەبەستن. ئارام كەریم ،لە سلێمانی خاوەنی فرۆشگایەكی جوانكارییە ،هەموو بابەتەكانی لە دەرەوە هاوردە دەكاتو بە زۆریش روو لە واڵتی چین دەكات ،بە “زەمەن”ی وت: “وەرزی بەهارو هاوین لەگەڵ بۆنەكاندا زۆرترین خواست لەسەر بابەتی جوانكاری هەیە ،ئەوانەیشی بە بەردەوامی خواستیان لەسەر كرێمی فیلەرو سپیكەرەوەن”. ئەو فرۆشیارەی بابەتی جوانكاری ئافرەتان بۆ هێنانی بابەتی جوانكاری لە ساڵێكدا دووجار دەچێتە واڵتی چینو هەرجارەو بە بەهای 30هەزار دۆالر بابەتی جوانكاری دەهێنێتەوە ،ئەمە جگەلەوەی بە بەردەوامی بابەتی زیاتر لە هەولێرو كۆگاكانی سلێمانییەوە بۆ دوكانەكەی دەهێنێت. جگە لە ئافرەتان بەشێك لە پیاوانیش بۆ بابەتی جوانكاری روو لە فرۆشگاكەی ئارام دەكەن ،رۆژانە بە بەهای زیاتر لە 300هەزار دەفرۆشنو قەبارەی فرۆشتنیان
هاوردەكردنی مكیاژو جلوبەرگ بە پلەی دووەم دێت لە دوای خواردنەوە
مانگانە دەگاتە چوار ملیۆن دینار لەم وەرزەدا كە كەمترین خواستی لەسەرە. جگە لە هاوردەكردنی بابەتەكانی جوانكاری ،ئێستا بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش زیاتر جلوبەرگی توركیو چینیان تێدایە ،بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی بازرگانی لە ساڵی 2017دا بە بەهای دوو ملیارو 225ملیۆن دۆالر بابەتی جوانكاری
ئافرەتانو جلوبەرگ هاوردەی هەرێم كراوە، ساڵی رابردوو رێژەكە بەرزبوەتەوە بۆ دوو ملیارو 379ملیۆن دۆالر. فەتحی محەمەد ،وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازی هەرێم ،زیادبوونی چاالكی بازرگانی بۆ بوژانەوەی باری ئابووری هەرێمو هاتنی چەند هێمایەكی بازرگانی دەگەڕێنێتەوە ،وتی“ :ئەو
براندانەی دێنە هەرێم زیاتر چاالكی بازرگانیان زیادكردووە ،لە ناوخۆیشدا خواستیان لەسەر زیاد بووە”. هەرێمی كوردستان شمەكو پێویستی لە 40واڵتەوە هاوردە دەكات ،قەبارەی هاوردەكردن بۆ هەرێمی كوردستان لە ساڵی رابردوودا نزیكەی 29ملیار دۆالر بووە ،لەكاتێكدا لە عێراق قەبارەی بازرگانی
نزیكەی 25ملیار دۆالر بووە %50 ،ئەوانەی هاوردەكراون بۆ عێراق نێردراون. بەختیار مەال ئەحمەد ،وتەبێژی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێم بە “زەمەن”ی وت“ :هاوردەكردنی مكیاژو جلوبەرگ بە پلەی دووەم دێت لە دوای خواردنەوە، لەبەرئەوەی خواستی زۆری لەسەرەو زۆربەی هەرە زۆری لەدەرەوە دێتو لە
ناوخۆدا بەرهەم ناهێنرێت ،لەبەرئەوەی توانای ناوخۆ نەگەیشتوەتە ئەو ئاستەی بەشێكی ئەو پێویستیانە دابینبكات”. وتەبێژی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێم ،روونیكردەوە لە واڵتانی چینو واڵتانی ئەوروپاو واڵتە عەرەبیەكانو مالیزیاو چەند واڵتێكی تری ئاسیاوە هاوردە دەكرێتو هەموویان شتی ماركەن، لەبەرئەوەی مادە ئەوەلییەكانیان زۆربەی مادەی كیمیاین بۆیە لە ناوخۆدا ناتوانرێت دروستبكرێت جگەوەی چەند بەرهەمێكی گیای لەناوخۆدا دروستدەكرێت.
لە دوای بایكۆتی کااڵی تورکییەوە زیاتر لە 120كارگە كەوتونەتەوە كار مەزهەر كەریم بایكۆتی كااڵو شمەكی توركی ،كەرتی پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەرەو بوژانەوە دەباتو لەماوەی مانگو نیوی رابردوودا زیاتر لە 120كارگە كەوتونەتەوە كار ،ئەوەش بەپێی وتەی الیەنە پەیوەندیدارەكان. دوای هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان ،هەڵمەتێكی بەر فراوانی شمەكو كااڵی توركی لە ناوەڕاستی مانگی ئۆكتۆبەری رابردووەوە لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد ،ئەمەش ئەو هەلەی دایەوە بە خاوەن كارگەكان لە
شارەكانی هەولێرو سلێمانیو دهۆك، تا جارێكی دیكە دەرگای كارگەكانیان بكەنەوە ،كە بەهۆی قەیرانی داراییو زۆری رێژەی هاوردەوە داخرابوون. بەختیار ئەحمەد ،سەرۆكی رێكخراوی كارگەكانی هەرێمی كوردستان ،بۆ “زەمەن” وتی“ :بەهۆی بایكۆتكردنی كااڵی توركی زیاتر لە 120كارگە كەوتونەتەوە كار ،كە كارگەی خواردەمەنیو زاهی پاكردنەوەن”. كارگەكان بەسەر هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمدا دابەشبوون ،لە %35دەكەونە سنوری تانجەرۆو شەقامی ڕاپەرین لە شاری سلێمانی ،لە %30دەكەونە رێگەی قوشتەپەو ناو شاری هەولێر ،لە دهۆكیش %25كارگەیەكیش دەكەوێتە رێگەی زاخۆ ،ئەوەش بەپێی ئامارەكەی
بەردەست سەرۆكی رێكخراوی كارگەكانی كوردستان ،گلەییشی لە حكومەت هەیە كە وەكو پێویست ئاوڕ لە كارگەكانی ناوخۆ ناداتەوە. هەرێمی كوردستان دەوڵەمەندە بە 13 جۆر سامانی سروشتیو كانزای ،خاوەنی پێنج هەزارو 300كارگەی كەرتی تایبەتەو لەماوەی رابردوودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە زیاتر لە دوو هەزار كارگەیان لەكاركەوتن. بودجەی تەرخانكراو لە سااڵنی رابردوودا بۆ كەرتی كشتوكاڵیو بازرگانی لە هەرێمی كوردستاندا نەگەیشتوەتە ،%2 ئەمەش هەرێمی كردۆتەوە هەرێمێكی بەكاربەر بۆ ساغكردنەوەی كااڵو شمەكو خۆراكی واڵتانی دەوروبەر.
ژووری بازرگانی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری هەوڵەكانە بۆ بەگەڕخستنەوەی كارگە لەكاركەوتووەكان. ئاراز ڕەئوف ،بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی هەرێم ،بە “زەمەن”ی راگەیاند: بەپێی ئەو یاسا نوێیەی كە ماوەی شەش مانگە لە عێراقو هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت ،دەرفەتی باش بۆ خاوەن كارگەكان رەخساوە ،تا دەست بەكار بكەنەوە. جگە لە بازاڕی هەرێم ،كارگەكان دەتوانن بەرهەمەكانیان رەوانەی شارەكانی عێراق بكەن ،دوای ئەوەی كێشەی مۆڵەتی كارگەكان لەنێوان وەزارەتی بازرگانی هەرێمو عێراق چارەسەر كرا. شێركۆ جەودەت ،ئەندامی لیژنەی
پیشەسازیو وزەو سەرچاوە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان ،پێیوایە ئەگەر بایكۆتیش نەبێت هەر دەبێت بەرهەمی ناوخۆ زیاد بكرێت ،كارگەكان لەو دۆخەی تێیكەوتوونو رزگاریان بێت. بۆ داڕشتنی پالنێكی ستراتیژی بۆ پێشخستنی كەرتی پیشەسازی هەرێم، لیژنەی پیشەسازیو وزەی پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازی چەند كۆبونەوەیەكیان كردووە. لەمڕووەوە ،شێركۆ جەودەت وتی: “داوامان كردووە بودجەی وەبەرهێنان بۆ كارگەكان دووبارە جێگیر بكرێتەوە، بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا كێشەكە ئەوەیە وەاڵمدانەوە نیە بۆ كاری لیژنەكانی پەرلەمان بەداخەوە حكومەت وەاڵمدانەوە
زۆر الوازە وەك پێویست نیە ،سەرقاڵی كێشە ناوخۆییەكانی خۆیەتی”. زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێم لەگەڵ توركیایەو سااڵنە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بە بەهای 10بۆ 12 ملیار دۆالر شمەكو كااڵی توركی بۆ هەموو عێراق دێت. د.محەمەد ڕەئوف ،مامۆستای ئابووری لە زانكۆی سلێمانی ،پێیوایە ئەو كارگانە دەتوانن پێداویستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پڕبكەنەوە. بە “زەمەن”ی وت“ :بەگەڕخستنەوەی كارگەكان دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو پارەیەی پێشتر دەچووە دەرەوە بۆ كااڵی توركی لە ناوخۆدا بسوڕێتەوەو توانا ئابووریەكانی هەرێم زیاد بكات”.
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
نەژاد بەرزنجی:
ا� ��ا ب�� ت
11
دەنگی من بۆ گۆرانییە هێمنەکان گونجاوە
زەمەن
لە تەمەنی هەشت ساڵیدا بەشداری چەند ئۆپەرێتێکی مندااڵن دەکات و وەک کۆرسیش بەشداری لە هەندێک گۆرانیدا دەکات ،ئەو هەر لە سەرەتای منداڵییەوە عاشقی موزیک دەبێتو هەست بە خۆی دەکات کە خاوەنی دەنگێکی خۆشە ،خێزانە هونەرییەکەشی هۆکارێکی باش دەبن بۆ ئەوەی ئێستا وەک هونەرمەندێکی دیار بناسرێت. (یار) نوێترین بەرهەمی هونەرمەندی دەنگخۆش (نەژاد بەرزنجی)یە ،کە لە ماوەی رابردوودا بە شێوەی (میوزیک ڤیدیۆ) لە زۆربەی کەناڵەکان باڵویکردەوە ،ئەم کارە
نوێیەی نەژاد گۆرانییەکی (دیار دەرسیم) ەو ئەم دووبارە وتویەتییەوە ،ئەو لە رێی (زەمەن)ەوە ئەوەش ئاشکرا دەکات ،کە هەندێک کاری دیکەی هەیەو بڕیارە لەکاتێکی گونجاودا دەست بکات بە کاری تۆمارکردن و باڵوکردنەوەیان. نەژاد بەرزنجی بۆ (زەمەن) وتی“ :من لە خێزانیکی هونەری و رۆشنبیرییەوە هاتوومەتە دنیاو پەروەردە بووم ،هەم هونەرمەند ،هەم نووسەرو شاعیریشی تێدا بووە ،لەبەر ئەوە کاریگەریی ئەوانە زۆر بوون لەسەرم ،چەندەها کۆڕو کۆبوونەوەی هونەریمان هەبووەو لە منداڵییەوە ئاشنا بووم بە بینینی شانۆکان و ناسینی هونەرمەندان و رۆشنیران”. توانا دەرکەوتنی سەرەتای لە
هونەریەکانیەوە ،نەژاد بەوە ناسرا کە دەنگ و شێوازێکی هێمنو ئارامی هەیە لە گۆرانی وتنداو بە گوتەی خۆیشی هێمنی لە کارەکانیدا رەنگدانەوەی بینینەکانی خۆیەتی بۆ هونەرو جۆری هۆنراوەو میلۆدی و میوزیک. نەژاد سەبارەت بە گۆرانییە ریتم خێراکان دەڵێت :زۆر گۆرانیبێژ هەیە کار لەسەر ریتمە خێراکان دەکەن ،هەست دەکەم دەنگی ئەوان باشتر بن بۆ ئەو جۆرە ریتمانە ،من خۆم حەز بە گۆرانی هێمن دەکەم رەنگە جۆری دەنگی من بۆ ئەو جۆرە ریتمە خاوو هێمنانە گونجاوتر بێت ،بە بڕوای من ،هونەر زیاتر رۆچوونە بە قوواڵییەکانی فیکرو هەست ،ئەو هەستەش الی من زیاتر لە گۆرانی و میلۆدیی هێمندا دەبینمەوە.
ئوتووی سلێامنی 80ساڵە بە بەردەوامی كار دەكات مەزهەر كەریم ئوتووی هەڵمی سلێمانی ،یەكەم دووكانی ئوتوكردنی جلوبەرگە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە هەشتا ساڵ ،سەرەتا لەسەر دەستی هاواڵتییەکی فەلەستینی دروست دەکرێت ،پاش سێ ساڵ لەالیەن هاواڵتییەکی شاری سلێمانییەوە بەناوی حاجی مارف خاوەندارێتی دەکریت و تاکو ئێستاس بەردەوامە لە کارکردن. لە سااڵنی پەنجاو شەستەکانی سەدەی رابردوودا ئەم ئوتووە بە خەڵوز كاری كردووەو ژمارەیەكی كەم لە خەڵكی شار جلوبەرگیان ئوتوو كردووە ،لە سەروەختی جەنگی جیهانیی دووەمدا خاوەنە فەڵەستینییەکە شاری سلێمانی جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی ،پاش سێ ساڵ دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و دووکانەکە دەفرۆشێت بە حاجی مارف و ئیدی لە ساڵی 1941ەوە حاجی مارف
وەک وەک یەکەم ئوتووچی لە شاری سلێمانیدا دەست بە کارکردن دەکات.
ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵەکەت زۆر کەس پابەندبوون بە ئەتەکێتەوە وەک پێویستییەک نابینێت و تەنها وەک بەشێک لە هەڵسوکەوتی کەسانی خۆشگوزەران سەیری دەکات ،بەتایبەت کە بابەتەکە پەیوەست بێت بە منداڵەکەیەوە ،بەاڵم بۆ شارەزایانی ئەتەکێت ئەمە رێک پێچەوانەیە و هانی خەڵک دەدەن منداڵەکانیان بە ئەتەکێتەوە پەروەردە بکەن. ئەگەر لە ماڵەکەی خۆشتدا هەر جۆرێک مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەت بکەیت ،رەنگە گرفتی گەورە دروست نەکات ،بەاڵم مامەڵەیەکی هەڵە بەرامبەر بە منداڵەکەت لە دەرەوەی ماڵ ،رەنگە ببێتە هۆی کارەساتێک بۆ پەروەردەی منداڵەکەت. هەر بۆیە پێویستە کە پێش ئەوەی لە ماڵەوە بڕۆیتە دەرەوە، سەرجەم هەڵسوکەوتە پێویستەکان فێری منداڵەکەت بکەیت و هەروەها ئامۆژگاریی بکەیت لەو بابەتانەی کە هەڵەیە و پێویستە ئەنجامی نەدات.
شاتوو خۆشناو:
هەر پەیامێک بە دەم نەگاتە جێی خۆی بە هونەر دەیگەیەنم زەمەن سەرەتا لە خولی منداڵپارێزی بە موزیک ئاشنا دەبێت ،دواتر دەچێتە ئۆرکێسترای مندااڵنی سلێمانی و لەوێ پەرە بە تواناکانی خۆی دەداتو لە چەندین کۆنسێرتدا لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەشدار دەبێت ،ئێستا وەک ژەنیارێکی دیار لە گرووپی موزیکی لوڕ درێژە بە هونەر دەدات وەک مامۆستاش وانەی دراما و موزیک دەڵێتەوە. شاتوو خۆشناو لەدایکبووی شاری سلێمانییە دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە و ئامێری سەنتووری خوێندووە ،لە قۆناغی خوێندندا بەشداری سەرجەم چاالکییەکانی پەیمانگای کردووە ،ساڵی 2013دەبێت بە ئەندامی گروپی موزیکی لوڕ و لەو گروپەدا بەشداری سەرجەم کار و بەرهەمە هونەرییەکاندا دەکات. شاتوو رەتی دەکاتەوە کە خوێندن لە پەیمانگا و کۆلێژەکانی هونەردا تاکە پێوەربن بۆ فێربوونی موزیک و پێیوایە پێیوست دەکات ژەنیار شارەزا و ئەکادیمی بێت ،سەبارەت بەپەیامی هونەریی ئەم خانمە ژەنیارە بۆ “زەمەن” وتی“ :هەر پەیامێک بە دەم نەگاتە جێی خۆی بە هونەرەکەم گەیاندوومە”. سەبارەت بە رێژەی کەمیی بەشداربوونی خانمان لە بواری هونەریدا، شاتوو خۆشناو بڕوای وایە دواکەوتووی کۆمەڵگە و نەریتی کۆن و بڕوابەخۆنەبوون و ترس و نەبوونی بوێری هۆکارگەلێکن کە وا دەکەن خانمان کەمتر بێنە مەیدان و دەشڵێت :پێویستە لەپێناو هونەردا بجەنگین. شاتوو لە ئێستادا نایەوێت بیر لە ژیانی هاوسەرێتی بکاتەوە و پالنیشی بۆی نییە ،سەبارەت بەوەی کە ئایا دەیەوێت هونەرمەندێکی باش یاخود کابانێکی باش بێت ،ئەو هونەرمەندێک باش هەڵدەبژێرێت و دەڵێت :هەموو کەسێک لە خۆم بە باشتر دەزانم ،بەاڵم من هونەرمەندێکی باشم نەک کابانێکی باش.
بە ئەتەکێتەوە مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەت بکە دڵنیابە منداڵەکەت لە خۆتەوە فێردەبێت ،ئەگەر مامەڵەیەکی تەندروستی لەگەڵ بکەیت ئەوا ئەویش ئەنجامی دەداتەوە ،بە پێچەوانەوە ئەگەر ئاکارت لەگەڵیدا جوان نەبێت ،ئەوا ئەویش بە ئاکارێکی خراپەوە دەچێتە کۆمەڵگاوە ،چونکە مندااڵن السایی دایکو باوکیان دەکەنەوە. سوودەکانی ئەتەکێت بۆ منداڵ وادەکات بەڕێزەوە لەگەڵ مندااڵنی دیکە مامەڵە بکات بە شێوەیەکی راقی دەردەکەوێت کە وادەکات ئەوانی تر سەرسام بن پێی. وادەکات تێگەیشتنێکی باشتری هەبێت بۆ ئەو گرفتانەی لەگەڵ مندااڵنی دیکەدا دێنە پێشی باوەڕێکی زیاتری بە خۆی دەبێت.
دوو برا سەر لەسەری یەک قادرمە دەبڕن دوو برای ڤێتنامی بە ناوەکانی غیاگ کوک نیب و کیاغ کوک کو ،توانییان لە واڵتی ئیسپانیا ژمارەی پێوانەیی بۆ سەرکەوتن بەسەر قادرمە بشکێنن و ناویان لە کتێبی گینس تۆمار بکرێت . دوو براکە وەک یاریزانی یاریی “سیرک” کار دەکەن و توانایەکی لەڕادەبەدەریان هەیە و ٩٠پلە بەسەر قادرمەیەکدا سەردەکەون ،لە کاتێکدا یەکێکیان سەری لەسەر ئەوەی تریانە و دەستیان بە هیچەوە نەگرتووە . سەرکەوتنەکەیان بەسەر پلەکاندا ،نزیکەی ٥٢چرکەی خایاند و بەوەش ناویان چووە گینسەوە.
یەکێک لە رووداوەکانی نێو ئەم دووکانە پێش پازدە ساڵ لەمەوپێش بووە ،کاتێک
حەسەنی کوڕی حاجی مارف لە دووکانەکەیدا خەریکی کارکردنە ،ئوتووەکە دتەقێتەوەو دووکانەکە دەسووتێت ،لەم کاتەدا کوڕەکەی حاجی مارف زراوی دەتەقێت و پاش چەند رۆژێک گیان لەدەست دەدات ،پاش ئەم رووداوەش دووکانەکە لە کارکردن ناوەستێت و لەالیەن کوڕەکانی حاجی مارفەوە بەردەوامیی پێ دەدرێت. ئاسۆ کە کوڕەگەورەی حاجی مارفە بۆ “زەمەن” وتی“ :مشتەرییەکانمان تەمەنیان جیاوازەو بەشێکیان ئەو کەسانەن کە پێش خۆیان باوک و باپیریان جلیان بۆ ئوتووخانەکە هێناوە”. بە وتەی ئاسۆ بە زۆری جلوبەرگی زستانە دەهێنرێت بۆ ئوتوو و وتیشی“ :لە وەزی زستاندا ئیشوکارمان باشە بەالم لە بەهارو هاویندا کز دەبێت و خەڵکی کەمتر جلوبەرگ دەهێنن ،چونکە لە زستاندا خەڵکی ئەو پۆشاکانە دەپۆشن کە پێویستیان بە ئوتوو هەیە وەک چاکەت و پاڵتاو و قات”.
بەتەمەنترین لەشجوان پیاوێک لە ئەمریکا توانیی ژمارەی پێوانەیی لە کتێبی “گینس” بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆماربکات و ببێتە بەتەمەنترین پیاو لە جیهاندا یاریی لەشجوانی ئەنجام بدات . “جیم ئارینگتۆن” تەمەنی ٨٤ساڵە و ویستویەتی زۆرترین ماوەی تەمەنی لە بەسەربردنی یاریی لەشجوانی بەسەربەرێت و لە ساڵی ٢٠١٨دەبێت بە گەورەترین یاریزان لە جیهان و ژمارەی پێوانەیی لە کتێبی گینس تۆماردەکات . پیاوەکە لە ساڵی ١٩٣٢لەدایکبووە و هەتا ئێستاش لە پاڵەوانێتیەکانی لەشجوانی بەشداری دەکات و بە درێژایی ژیانی لە ٦٢پاڵەوانێتی بەشداری کردووە و لە ١٦دانەیاندا پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە .
٢٨پەنجەی هەیە پیاوێكی هیندی بههۆی ئهوهی خاوهنی زۆرترین پهنجهیه ،ناوی چووە کتێبی گینسەوە. ئهو پیاوه ناوی “ دیفیندرا سوسار” ە و خهڵكی هیندستانه ،خاوهنی پهنجهی زۆره له دهست و قاچیدا و ٢٨ پەنجەی هەیە. ئهم حاڵهته “دیفیندرا” ی بێزار نهكردووه و به نیعمهت و بهخشندهیی خواوهندی دهزانێت ،تهنها شتێك لێی دهترسێت ئهوهیه بههۆی پیشهكهیهوه كه دارتاشه ،رۆژێك به ههڵه یهكێك له پهنجهكانی خۆی ببڕێت.
ا� ��ا ب�� ت
10 نارین رۆستەم:
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
ئەگەر نەمەوێت بنووسم دەبم بە سەماکارێکی گچکە * سەرەتا چۆن زانیت کە دەتوانیت شیعر بنووسیت؟ لە قۆناغی خوێندنی سەرەتاییم،گرێیەك لە قوڕگمدا دروستبوو و هەندێکجار لە قسەکردن دەیوەستاندم ...هەر لەبەر ئەوە هەموو ئەو قسانەی نەمدەتوانی بیانڵێم دەمنووسینەوە.گرێیەکی گچکە کردمی بە نووسەر نەك کتێب و رۆشنبیرانی بەناوبانگ. * باجەالنی باوکت چ کاریگەرییەکی لەسەرت هەبوو؟ تا ئەو رۆژەیش کە مرد ،لێنەگەڕا کەسپارەی خواردنەوەی چاییەکەی بۆ بدا .ئەو بە هەموو ئەو شتە کەمانەی کە هەیبوو شانازی دەکرد ،ئەمە کاریگەریی هەبوو بەسەر ژیانی منەوە .بەاڵم سەبارەت بە شیعر ،ئەو قەت نەیویستووە ببم بە شاعیر. * بۆچی دەنووسیت؟ شاعیران بکوژی خۆیانن،کە ئازاردەکرێتە شیعر ئازارەکەش تەواو ببێ، شیعرەکە دەمێنێتەوە .من دوو ساڵە یەك دێڕی ئەدەبییم نەنووسیوە ،ئەو ئازارەی کە بۆ تۆ زۆر گەورە دەردەکەوێ و دەتوانی دە کتێبی پێ پڕبکەیتەوە ،بۆ خوێنەر بێ مانایە ...پڕە لە شتی دووبارە .بەڵێ دوو ساڵە نانووسم چونکە من هەر خەریکی نووسینەوەی ئازارێک یان دوان بووم .خۆ نووسەربوون شتێک نییە پیشە بێت و تا هەتایە هەر بنووسیت ،مۆڵەتی نووسەربوونیش بەسەردەچێ و تازەکردنەوەی پێویستە .من تا ئێستا بەشی ئەوە وشە و خەیاڵم پێ نییە تا مۆڵەتەکەمی پێ تازە بکەمەوە. * بۆ کێ دەنووسیت؟ بۆ هەموو مرۆڤایەتی لە تەواوی دنیا ،بۆمردوان و بۆ زیندوان ،بۆ منداڵییم. * شانۆت خوێند و لەسەر شانۆ
نەمانبینیت؟ کە قاچم خستە ناو بینایئەو لە سەرەتای نووسین کۆلێژی هونەر ،دەمویست و باڵوکردنەوەوە هەوڵیدا دووربێت لە ببم بە ئەکتەری شانۆ، السیی و چاولێکەری و نەچێتەوە سەر شوێنپێی زوو زانیم نابم ،بۆیە وەك ئەوانی تر ،بۆ ئەو مەبەستەش دنیایەکی گچکەی بۆ قوتابییەکی تووڕەی بێزار خۆی چێکرد ،لە دنیاکەی ئەودا کە بە پەیڤ و خەیاڵ بەردەوامیم بە خوێندندا. رۆیناوە کەسانێکی سەرەڕۆ و بزێو دەبینرێن کە لە ژیاندا * بۆچی رقت لە بە کەم رازی نین و لە زۆریش تووڕەن ،نارین رۆستەم ،کیژی موجامەلەی پیاوانە؟ شاعیری کۆچکردوو (رۆستەم باجەالن)ە و دانیشتووی هیچ شتێكشاری هەولێرە ،شانۆی خوێندووە بەاڵم شانۆ ناکات ،ئەو ئەوەندەی ئەرك بەخشین شیعر دەنووسێت و راگەیاندنن کاریشە. بە خۆم نەیترساندووم ،زۆر ناخۆشە ئەرکی نووسەربوون سازدانی:زەمەن بخەمە سەر پشت و خەڵک چاوەڕێی شتم لێ بکەن. چاوەڕوانی بۆ نووسینی تازەم، ئەو پرسیارە قۆڕ و زۆر دووبارەیەش: بەرهەمی تازەت چییە؟من کەی بمەوێ دەنووسم ،کە نەشمەوێ وەك سەماکارێکی لە منداڵی هەر بۆ ئەوەی دایکم خۆشیگچکە ،بەرگدروویەك دەژیم .بۆیە نە بە الیکەکان دەبمە نووسەر ،نە جوێنەکان بوێم ،تەماشای قاچی کچەکانی گەڕەکم دەکرد تا وەك ئەوان رێ بکەم ،هەر نەمتوانی. دەمکەن بە شەڕانگێز. * پێشبینیت بۆ ژیانی هاوسەرێتیت لە * ئەم هەموو جگەرەیە چییە دەیکێشی؟ منیش ئەم خووەی خۆمم بە دڵ نییە و داهاتوودا؟ من باوەڕم بە هاوسەرگیری نییە وئارەزوومە کەس الساییم نەکاتەوە. پێموایە ژیانێک کە بەشی خۆمان ناکات، * لە چ شتێکی هەولێر نیگەرانی؟ لە دەسەاڵتدارانی هەولێر ،کە زۆرجار دابەش ناکرێت لەگەڵ یەکێکی تر.* متمانەت بە هاوڕێی کچ زیاترە یان هەستی ئەوەت بۆ دروست دەکەن لە دارستان و لە ناو ئاژەڵە زۆر دڕندەکاندا دەژیت و کوڕ؟ لە باوەشی ژناندا دڵنیاترم.نازانی کەی و کێ پەالمارت دەدات .ئەم * هەمیشە یان زۆر نیگەران دەردەکەوی قسەیەم بەم مانایە نایەت کە ئومێدم بە دەسەاڵتدارانی شارەکانی دیکەی کوردستانە ،یان زۆر دڵخۆش ،خۆت کامیانی؟ هەر من وانیم ...زۆرجار دەڵێین:بۆ من هەموان یەکێکن. * زۆر عەجوول و بزێو و یاخی دڵخۆشین ،بەاڵم ئەم قسەیە گەرەنتی یەک خولەکیشی لەگەڵدا نییە. دەردەکەویت؟
تاژان ساڵح:
گوڵ کاریگەریی ئەرێنی هەیە بەسەر مرۆڤەکانەوە زەمەن کچە خوێندکارێکی دەرچووی بەشی کۆمەڵناسیی زانکۆی کۆیە ،لەبەردەم ماڵەکەی خۆیاندا مەشتەلێکی دروستکردووەو بەشێوەی (ئوردە) خەریکی گوڵفرۆشییەو دەڵێت بەردەوام لە هەوڵدام بۆ ئەوەی لەسەر ئەرکی خۆم کارەکەم فراوان بکەم. تاژان ساڵح ماوەی سێ ساڵە دەستی بەم کارەکردووە و دەستڕەنگیی و هونەری زەوقی مەرجێکی بە بنە ڕ ە تی دەزانیت بۆ بە خێو کر د نی و گوڵ سەرکەوتن لەم کارەدا ،بە بۆچوونی تاژان هەموو مرۆڤێک کاتێ دەگاتە قۆناغێک درک بە بوون و خەونی خۆی دەکات ،بۆیە ئەمیش لە قۆناغی تەواوکردنی دوای خەونی زانکۆ، بەخێوکردنی گوڵی لەال دروست دەبێت و رۆژانە برەوی زیاتری پێدەدات،
ئەم خانمە گوڵفرۆشە بۆ زەمەن وتی :ماڵی خۆمان شوێنێکی گونجاوە بۆ گەشەی گوڵەکانم. سەبارەت بە جۆری گوڵەکانی نێو مەشتەلەکەشی وتی: گوڵەکان دوو جۆرن ،گوڵی دیاریی و بۆنە و یادەکان وەک ( داودی ،لیلیوم ،گوڵی روز ،ژیڤرا و هتد) کە بەشێوەی ئوردە دەیانفرۆشم ،جۆری دووەمیش بریتین لە گوڵی ناوماڵ و باخ بە هەموو جۆرەکانییەوە ،شێوازی فرۆشتنیشیان لە رێگەی پەیجەکەمەوەیە کە بەشێوەی دلیڤەری دەیانگەێنم بە مشتەرییەکان ،هەندێک جاریش خەڵک خۆیان دێن و دەیکڕن.
لە گینسەوە پێتەر کراوچ لە گینسدایە پێتەر کراوچ هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ،بەهۆی تۆماکردنی گۆڵ بە سەر ،ناوی لە گینسدا تۆمارکرا. پێتهر کراوچی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ،به فهرمی ناوی لهنێو پهرتوكی گینس تۆمار كراوه ،بهوپێیهی تاکە یاریزانە لە جیهاندا زۆرترین گۆڵی بە لیدانی سەر تۆمار کردبێت. ئەو هێرشبەرە 38ساڵە کە بەرزی بااڵی دەگاتە 2مەتر و یەک سانتیمەتر ،لە ژیانی وەرزشیدا 53گۆڵی بە سەر کردووە و پێشتریش خاوەنی ئەم ژمارە پێوانەییە به ناوی ئاالن شیرەری هاونیشتیمانیی بوو.
کورتترین و درێژترین گەشتی فڕۆکە كۆمپانیای كانتاسی ئوستورالی ریكۆردی جیهانی شكاند بۆ درێژترین گهشت به فڕۆكه بهبێ وهستان بۆ پڕكردنهوهی سووتهمهنی ،كه گهشتهكه زیاتر له 10ههزار میلی خایاند. هەروەها كورتترین گهشت به فڕۆكه له بریتانیا تۆمار كرا كه تهنها 90 خولهكی خایاند ،كه له دوورگهی وێسترای دهست پێدهكات بۆ دوورگهی بابا وێسترهی له ئۆركنی له سكۆتلهندا و ئەم گەشتە بە کورتترین گەشت هەژمارکرا لە جیهاندا.
بەالی تاژانەوە گوڵ کاریگەریی ئەرێنی بەسەر مرۆڤەکانەوە هەیە و ئەم کاریگەرییە لەسەر شێوەی تۆنی دەنگ و هێمنی و لەسەرخۆیی و رەنگی جلوبەرگی کەسەکاندا دەردەکەون. تاژان کە لەالیەن براکەی و بەشێک لە هاوڕێکانییەوە هاوکاری دەکرێت لەم کارەیدا ،پەیامێکی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە تەنها چاولەدستی حکومەت و دامەزراندنن و دەڵێت: داواکارم لەو کەسانە کە زانکۆ تەواو دەکەن و چاوەڕوانی دامەزراندن ،واز لە چاوەروانی بێنن و دەست پێ بکەن... چونکە کات بەجییان دەهێڵێت.
وەرزشکارێکی کورد لە گینسدایە جەرجیس رەشید ،بووە یەکەم وەرزشوانی کورد لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق کە بچێتە کتێبی گینسەوە. جەرجیس لە ماوەی خولەکێکدا بە هەڵگرتنی 18کیلۆ لەسەر پشتی 49شناوی لەسەر قاچێک لێدا و ریکۆردی شکاند، دواتریش بە هەڵگرتنی 18کیلۆ لەسەر پشتی 35شناوی لەسەر پەنجەکانی لە ماوەی خولەکێک لێدا و بە شکاندنی دوو ریکۆرد بووە ریکۆردەرێکی جیهانی. جەرجیس دەڵێت :من خەم بۆ ئەوە دەخۆم سەرەڕای ئەو هەموو ماندوبوون و شەکەتییەم ،کەچی دواجار بەهۆی بێواڵتی ،دەستکەوت و ریکۆردەکەم بۆ عێراق هەژمارکرا.
ن�� ڵ ��ودەو �ڵ�ە ت��ی
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
9
خوێندنەوەی رووناکبیرێکی تورک بۆ “دۆزی کورد” ئەحمەد ئاڵتان ئێمە هەموومان هاواڵتی یەک واڵتین و لەنێو سەرزەوییەکی هاوبەشدا دەژین، بەاڵم ئایا هەموومان پێکەوە یەکسانین؟ با پرسیارەکە روونتر بخەمەڕوو ئایا تورک و کورد پێکەوە یەکسانن؟ بێ گومان بێ سێ و دوو و بەبێ هیچ چەشنە دڕدۆنگییەک پێمان دەڵێن: “دیارە کە هەموومان پێکەوە یەکسانین”، بەاڵم هەر بەڕاستی ئێمەی (تورک) تا چەندە لەگەڵ کورددا یەکسانین؟ تورک ،بە تورکی دەئاخفێت و کوردیش بە کوردی ،بەاڵم زمانی فەرمیی حکومەت چییە؟ تورکی...بۆیە بەو دەرەنجامە دەگەین لە بارەی زمانەوە ،هیچ یەکسان نین .زمانی الیەنێک لەم واڵتەدا “زمانی فەرمیی” حکومەتەو زمانی الیەنێکی هەرە گەورەی دی لەم واڵتەدا “فەرمی” نییە. ئەی لەم واڵتەدا ،زمانی فێرکاری و راهێنان کامە زمانە؟ تورکی...باشە هیچ خوێندنگەیەکت بۆ فێرکردنی زمانی کوردی پێ شک دێت؟ نا .باشە زانکۆیەکت پێ شک دێت کە زمانی کوردی تێدا بخوێندرێت؟ هەرگیز! لەم واڵتەدا ،ئێمە تەنانەت بۆمان هەیە فێری زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسایی ببین؛ بەاڵم کوردی یاساغ دەکەین .بۆیە لەم روانگەیەوە فێرکاری و راهێنان دەکرێت بڵێین هیچ یەکسان نین. کەواتە یاسای بنچینەیی و دەستووری تورکیا ،هاواڵتییان بە چی ناو دێنێت؟ تورک...باشە ئەی دەستوور ،کورد بە چی ناو دێنێت؟ بە گوێرەی یاسای بنچینەیی، ئەوانیش تورکن .ئایا کورد“ ،تورک”ە؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر! دەی ئەگەر “تورک نییە، بۆچی ئێمە ناوی بە “تورک” دەهێنین؟ چونکە دەستوور بەو چەشنە بڕیار دەدات. ئایا بەگوێرەی یاسای بنچینەیی ،هاواڵتی “کورد” لەم واڵتەدا ،بۆی هەیە “کورد” بێت؟ وەاڵم نەخێرە .بۆیە بەم ئەنجامە دەگەین
ئەحمەد ئاڵتان ،نووسەرو رۆژنامەوانی ناسراوی تورک ،ساڵی ١9٥٠لە شاری “ئەنقەرە”ی واڵتی تورکیا لەدایک بووە .کوڕی نووسەرو پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا “چەتین ئاڵتان”و برای نووسەرو مامۆستای ناوداری زانکۆی ئەستەنبوڵ “محەممەد ئاڵتان”ە .ئەحمەد ئاڵتان، سەرنووسەری رۆژنامەی “تەرەف”ە .هەروەها بە رۆماننووسێکی ناوئاشنای تورکیش دادەنرێت ،کە بەرهەمەکانی بەردەوام بەرەو رووی پێشوازییەکی بەرفراوان دەبنەوە .چەندین جار لەسەر دونیابینیە مرۆڤدۆستیەکانی دەربارەی دۆزی کورد دەخرێتە زیندانەوەو ئێستاش هەر لە بەندیخانەدایە .خاوەنی چەندین رۆمان و بەرهەمی رەخنەییە .ئەحمەد ئاڵتان لە گەلێک رۆژنامەی وەک (حوڕییەت ،میللییەت و رادیکاڵ) دا کاری کردووە .لەم نوسینەدا کورتەدا دونیابینی خۆی وەکو رۆشنبیرێکی دیاری تورک دەربارەی دۆزی کورد دەخاتەڕوو. بەپێی “دەستوور”یش یەکسان نین. لە باری “زمان” ،لە روانگەی “فێرکاری و راهێنان”و بەگوێرەی “دەستوور (ئێمەی تورک و کورد) یەکسان نین .ئیتر “ئێمە” لە کوێ لەگەڵ کورددا یەکسانین؟ کاتێک دەچین بۆ خزمەتی سەربازی زۆرەملێ ،بەبێ هیچ چەشنە جیاوازییەک، ئێمەی تورک و کورد دەبەن بۆ خزمەتی زۆرەملێ .لەکاتی وەرگرتنی باج و سەرانەدا یەکسانین .بەبێ هیچ چەشنە هەاڵوێردکردنێک، هەم لە تورک و هەمیش لە کورد باج و سەرانە وەردەگیردرێت .بۆیە بەو ئەنجامە دەگەین کە لە باری “بەرپرسیاریەتی”یەوە لە هەمبەر حکومەتدا یەکسانین ،بەاڵم بۆ ئەو شتانەی کە لە حکومەتیان وەردەگرین ،هیچ یەکسان
نین .ئایا بەالی ئێوەوە ئەمە دادپەروەرانەیە؟ ئەوان دەنێرن بۆ زۆرەملێ .باج و سەرانەیان لێ وەردەگرن ،بەاڵم ناچنە ژێرباری یەکسانی بۆ زمان ،فێرکاری و راهێنان و دەستوور .پاشانیش سینگ دەردەپەڕێنن و پێیان دەڵێن“ :کێشەتان چییە؟” .تووڕە دەبن و دەڵێن“ :باشە ئێوە بۆچی ئارێشە چێ دەکەن؟” .پەالماریان دەدەن و دەیانخەنە نێو رەشەچاڵێکەوە؛ لە شەقامدا وەبەر لێدان و کوتانیان دەدەن و لە بەندیخانەکاندا وەبەر ئازارو ئەشکەنجەیان دەخەن. ئێستا بە روانینێکی وردتر ،ئایا بە الی ئێوەوە سەرچاوەی “کێشەی کورد” چییە؟ لە روانگەی منەوە ،ئەم ئارێشەیە تەنیا تاکە هۆکارێکی هەیەو بەس کە ئەویش
“نادادپەروەری”یە .نەتەوەیەک دێت و لە هەمبەر نەتەوەیەکی دیکەدا وەک “کۆیلە” هەڵسوکەوت دەکات و پێی دەڵێت: “دەبێت کۆیلەی رەگەزی من ،زمانی من و بااڵدەستبوونی من بیت”. بۆچی ئێمەو کورد یەکسان نین؟ ئەگەر ئەم پرسیارە لەوان بکرێت ،وەاڵم دەدەنەوە: “ئەگەر ئێمە یەکسان بین و مافی یەکسانیش بەوان (کورد) ببەخشین ،واڵتەکەمان پارچە پارچە دەبێت”. بەاڵم پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە واڵتی کێ پارچە پارچە دەبێت؟ دەڵێن تورک... دەی باشە ئەی “کورد” کێن؟ ئایا ئێرە واڵتی ئەوانیش نییە؟ دەستبەجێ وەاڵم
دەدەنەوە“ :دیارە کە ئێرە واڵتی کوردانیشە”. ئەگەر ئێرە واڵتی “هەموومان”ە ،ئیدی بۆچی پەرۆش و ترسەکانمان لە هەمبەر ئەم واڵتەدا “یەکسان” نییە؟ بۆچی ئێمە لەوەی “پارچە پارچە” بین، دەترسین بەاڵم کورد لەوەی واڵت “پارچە پارچە” بێت ،ترسی نییە؟ گەلۆ “خاوەنانی هاوبەش”ی واڵتێک ،نابێت ترسەکانیان لە هەمبەر واڵتەکەیاندا هاوبەش نەبێت؟ ئێمە دەترسین ،چونکە “دادپەروەرانە” لەگەڵ کورددا هەڵسوکەوت ناکەین .لە تەکیاندا هەروەک “کۆیلە” هەڵسوکەوتمان کردووەو پێمان وایە ئەوان رەنگە کۆتایی بەم دۆخە بێنن .ئەگەر نەتەوەیەکی گەورەی نێو واڵتێک ،دەسەاڵتی خۆی بە زۆر بەسەر نەتەوەیەکی تردا بسەپێنێت ،هەمیشە ترسی “پارچە پارچە” بوونی لە دڵدایەو بێ سێ و دوویش ،ئەو واڵتە بەو دەردە دەچێت. ئەگەر زمانی کوردانیش ببێتە زمانێکی فەرمی ،ئەگەر ئەوانیش خاوەنی مافی یەکسان بۆ فێربوونی زمانەکەیان بن و “دەستوور”یش بە زۆر “بە “تورک”یان ناو نەهێنێت ،ئایا “کێشەی کورد” درێژەی دەبێت؟ هەرگیز. لە ئاکامدا ،چارەسەر ،ڕوونەو زۆریش سادەو
ساکار .ئەگەر یەکسان بین ،کێشەکە چارەی دێت ،بەاڵم بۆچی چارەسەری کێشەکە ناکەن؟ چونکە نامانەوێت “یەکسان” بین.ئێستا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە ،باشە بۆچی ئێمە نامانەوێت لەگەڵ کورددا یەکسان بین؟ ئەوە کامە هۆکارە کە ئێمەی تورک دەبێت بانتر لە کورد بین؟ باشە نفووس و حەشیمەت و سوپا ،ئەم بااڵدەستییە بە تورک دەبەخشێت؟ رەنگە بە زۆری چەک ئەمە جێبەجێ بووبێت؟ ئێوە هەر لە هەمان سەرەتاوە پەناتان بۆ چەک بردووە .ئەی بۆچی کاتێک لە چیاکانەوە دەنگی چەکتان بەرگوێ دەکەوێت، التان سەیر دەبێت؟ ئێوە بۆ خۆتان چەکەکانتان دانێن ،واز لە بااڵدەستبوونی ملهوڕانە بێنن ،بێگومان، چیاکان چەکیان تێدا نامێنێتەوە .کێشەکەیش چارەسەر دەبێت .بەاڵم پێش هەموو شتێک، لە هەمبەر خوداو عەبدەکانیدا کۆیلەی “یەکسانبوون” ببن. وەرگێڕانی: هۆمەر نۆریاوی
کەی رۆژنامەوانی دەبێتە سودی گشتی؟
کەرەم نیعمە زۆر ئایدیالیستانە دەردەکەوم کاتێک داوا دەکەم کە دامەزراوە رۆژنامەوانییەکان دەبێت بگۆڕدرێن بۆ دامەزراوەی سودی گشتی! جەوهەری راستەقینەی رۆژنامەوانی ئەوەیە کە دامەزراوە دامەزراوەکانی وەکو میدیاییەکان ئاگرکوژێنەوەو نەخۆشخانەکان کار بکەن ..رۆژنامەوان لە راستیدا روویەکی دیکەی پەرستیارە ،لەو چرکەساتەی نەخۆش چارەسەر دەکات نە بیر لەوە دەکاتەوە چۆن ستایش دەکرێت نەبیریش لەوە دەکاتەوە چی دەستدەکەوێت. کارمەندی ئاگرکوژێنەوەش بەهەمان شێوە کاتێک دەچێتە ناو بڵێسەی ئاگرەوە بۆ رزگارکردنی کەسێک لەو چرکەساتەدا بیر لەو وتە ستایشبەخش و ئەو چەپاڵنە ناکاتەوە کە چاوەڕێی دەکات ،بەاڵم تا ئێستا لە راقیترین واڵتی دیموکراتیشدا لەنێو رۆژنامەنووساندا یەکێکمان نەبینیوە وەکو پەرستیارو کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بیر بکاتەوە لە پیشەکەی. تا ئێستا نەگەیشتوینەتە ئەو ئاستە لە کارکردن ،چونکە دامەزراوە رۆژنامەوانیەکان الی ئێمە پرۆژەی سیاسی و بازرگانی و ئایینین، لەگەڵ نەکردووە گرێبەستیان چاکەی گشتیدا هێندەی لە بیری بەرژەوەندییەکانی بەرجەستەکردنی خۆیاندان ،ئەوە راستیە ئازاربەخشەکەیە ئێمەی رۆژنامەنووس ناتوانین پاساوی بۆ بهێنینەوە چەندیش ملی هەواڵ بەمالوالدا بهێنین و ببەین دواجار بەرژەوەندی خۆمان لەبەرچاو دەگرین.
رۆژنامەی خۆڕایی هەیە بەاڵم ئەوە بەس نیە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە وەکو دامەزراوەیەکی سودی گشتی خۆیان بەیان بکەن ،بەو پێیەی ئەو رۆژنامانە نوێنەرایەتی کۆمپانیا بازرگانی و خزمەتگوزاریە گەورەکان دەکەن و هەوڵ دەدەن هەموو رۆژێک پەیامی خۆیان بگەیەنن بە جەماوەر لە رێگەی رۆژنامەی خۆڕایی رۆژانەوە. رۆژنامەکەش پشت بە ریکالم دەبەستێ کە ناتوانێت باز بەسەر بابەتی بەرژەوەندییە تایبەتەکاندا بدات. رۆژنامەی دیکە هەیە لە رێگەی بەخشین (تەبەروعات)ەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت ،لەالیەن رێکخراوە خێرخوازییەکانەوە بۆ ئەوەی نەکەوێتە ژێر کاریگەری سیاسەتی دارایی حیزب و حکومەتەوە ،باشترین نمونە لەمبارەیەوە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیە ،بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا وا دەردەکەوێت تەنانەت
پێدەچێت رێگاکە لەبەردەم رۆژنامەوانی چاپکراودا تاکە رێگایەکی مابێت و زیاتری نەبێت ئەویش ئەوەیە سەرمایەداران دەزگا رۆژنامەوانییەکان بکڕنەوە
ئەو رۆژنامەنەش ناتوانن لەبەردەم قەیرانی کوشندەی رۆژنامەی نوسراودا خۆیان بگرن ،هەربۆیە داوای لە خوێنەران کرد هاوبەشی کڕینی رۆژنامەکە بکەن بۆ ئەوەی وەکو خزمەتگوزارییەکی گرنگی کەلتوری دیموکراسی و چاکەی گشتی بمێنێتەوە. پرسیارە گرنگەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا رۆژنامەکان دەتوانن قەناعەت بە خەڵک و کۆمەڵگە بهێنن کە ئەوانیش بەشێکن لە دامەزراوەی چاکەی گشتی و وەکو دامەزراوەکانی دیکە زەرورەتی کۆمەڵگەن. هەفتەی پێشوو گروپێک لە گەنجان و چاالکوانانی نوخبە لە عێراق رۆژنامەیەکیان دەرکرد بە ناوی “تیک تۆک” وەکو گوزارشتکردنێکی زیرەکانە لەو ئۆتۆمۆبیلە بچوکەی گەورەترین رۆڵ دەبینێ لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری جیاواز بە خۆپیشاندەران .ئەو جۆرە
هەواڵنە هەوڵی دڵخۆشکەرن بۆ کردنەوەی دەرگا بەڕووی بەرجەستەکردنی وەاڵمی ئەو پرسیارەی کە ئایا رۆژنامەکان دەتوانن وەکو بەشێک لە دامەزراوەی چاکەی گشتی رۆڵ بگێڕن ،هەر ئەمەش بوو وایکرد کە پێشوازی خەڵک لە رۆژنامەکە پێشوازییەکی نەوعی بێت ،لە دۆخێکدا کە بازاڕی رۆژنامەی نوسراو لە عێراق وەکو هەموو ناوچەکانی دیکە لە هەرەس و داتەپینێکی ئاشکرادایە ،بەاڵم ئەو جۆرە هەواڵنەی وەکو رۆژنامەی “تیک تۆک” پێویستی بە پشتیوانی پاڵپشتی هەمەالیەنی خەڵک هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بێ. هەر لەو چوارچێوەیەدا هەفتەی پێشوو رۆژنامەیەکی ئەمریکی بە ناوی “سۆلت لیک تربیۆن” لە یادی ١٥٠ ساڵەی دامەزراندنیدا بڕیاریدا ببێتە دامەزراوەیەکی قازانج نەویست. لەوە گەڕێن کە ئەم رۆژنامە
بەناوبانگە بۆ خوێنەرانی کۆمەڵگەکەی ئێمە دامەزراوەیەکی نائاشنایە لە کاتێکدا رۆژنامەیەکی ئاست بەرزەو براوەی خەاڵتی بەناوبانگی پۆلیتزەرەو تەمەنیشی لە رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز گەورەترە ،بەاڵم وەک دەبینین لە هەوڵی ئەوەدایە خۆی لەو قەیرانە کوشندەیە رزگار بکات کە رۆژنامەی نوسراوی گرتۆتەوە .ئەویش بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی لە چوارچێوەی سودی گشتیدا بۆ کۆمەڵگە. جای رۆزن ،مامۆستای رۆژنامەوانی لە زانکۆی نیویۆرک دەڵێت تەنیا ئەوە بەس نییە کە خۆی وەکو دامەزراویەکی قازانج نەویست بناسێنێ بەڵکو دەبێت بەفیعلی کارەکانی بەو شێوەیە بەرجەستە بکات کە لە چوارچێوەو خزمەتی چاکەی گشتیدایە. بەاڵم ئەوە ئاسان نییە ،بەتایبەتی لەکاتێکدا کە هەژموونی سیاسەت هەموو
کایەکانی ژیانی مۆنۆپۆلکردووە ،تەنانەت هەواڵی وەرزشیش هەڵگری رەهەندی سیاسی و کۆمەاڵیەتی جیاوازە کاتێک گرنگی بە ناونیشانێکیان لەسەر حسابی ناونیشانێکی دیکەیان دەدرێت .جا نەخاسمە هەواڵەکە لە بنەڕەتدا خۆی سیاسی یان کۆمەاڵیەتی بێت! دۆخێکی لە رۆژنامەوانی نادادپەروەرانەدا دەژی ،پسپۆڕان هەموو هەوڵەکانیان تاقیکردەوە بۆ رزگارکردنی رۆژنامەوانی چاپکراو لە مەرگی حەتمی خۆی ،بەاڵم بێ سودە .وا پێدەچێت رێگاکە لەبەردەم رۆژنامەوانی چاپکراودا تاکە رێگایەکی مابێت و زیاتری نەبێت ئەویش ئەوەیە سەرمایەداران دەزگا رۆژنامەوانییەکان بکڕنەوە وەکو ئەوەی جیف بیزۆس خاوەنی دامەزراوەی ئەمەزۆن کە واشنتن پۆستی بە ٢٥٠ ملیۆن دۆالر کڕییەوە یاخود وەکو ئەوەی پاتریک سۆن شیونگ ملیاردێری بەناوبانگی بواری بایۆ تەکنەلۆژی کردی لە کڕینەوەی رۆژنامەی بەناوبانگی لۆس ئەنجلوس تایمز بە بڕی ٥٠٠ملیۆن دۆالر. هەرچەندە ئەوان ئامانجیان لە کڕینەوەی ئەو رۆژنامانە ،قازانج نییە، وەکو خۆیان رایانگەیاندووە ،بەڵکو پشتیوانی کردنیانە بۆ ئەوەی لە خزمەتکردنی چاکەو سودی گشتیدا بەردەوام بن ،بەاڵم جای رۆزن نوسەری کتێبی “بۆ ئەمە رۆژنامەنووسان ئەفرێنراون” لەبارەی ئەو هەواڵنەوە دەڵێت “دەوڵەمەندو سەرمایەداران دەتوانن پاڵپشتی دارایی رۆژنامەکان بکەن ،بەاڵم دواجار هەژموون و فشاری ئەوان بە ئاشکرا لەسەر کارو خزمەتی رۆژنامەکانی بەرجەستە دەبێت”. هەرچۆنێک بێت بیرۆکەی ئەوەی کە رۆژنامەکان بگۆڕدرێن بۆ دامەزراوەی چاکەو سودی گشتی ،هەوڵێکی باشە بۆ رزگارکردنیان ،بەوپێیەی جەوهەری کاری رۆژنامەوانی راستەقینەش هەر ئەوەیە کە هاوتەریب بێت بە چاکەو سودی گشتی. بەاڵم پرسیاری سەرەکیش لێرەدا ئەوەیە لە کۆمەڵگەکانی ئێمەدا لە بنەڕەتدا کێ باوەڕی بە خودی بیرۆکەکە هەیە بەتایبەتی لە ناوەندە سیاسی و میدیاییەکانماندا؟
�س �س � ژ �ۆ��سە�ڵا تی ن�ساوەڕا ت
8
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
کاریگەرییە ترسناکەکانی بەنداوی ئەلیسۆ لەسەر ناوچەکە
زهمهن هەردوو رووباری دیجلەو فورات پێگەیەکی تایبەتیان هەیە لە کەلتورو
دروست دەبێت ،کە پرۆسەی پڕکردنەوەکە پێویستی بە دوو ساڵ هەیەو هۆکاری کەمی و زۆری وەرزی دابارینیش کاریگەری لەسەر دەبێت .بەپێی ئەو وێنانەی کە مانگە دەستکردەکان گرتونی ،ئاشکرا زیادبوونی
شاری حەسەنکێف بەتەواوی ژێرئاو دەکەوێت کەلەپوری میللی کورددا (بە تایبەتی کوردانی باکوری کوردستان) ،هەردوکیان بابەتی چەندین گۆرانی و بەستەو چیرۆک و پەندی پێشینانن ،بەاڵم لە میانی ئەو چەند دەیەی دواییدا هەردوو رووبار خەریکە دۆستایەتی و خۆشەویستیان الی کوردانی تورکیا دەبێتە سەرئێشە ،ئەویش بەهۆی بونیادنانی ٢٢بەنداوو بەربەستی ئاویەوە لەالیەن حکومەتی تورکیاوە لەسەر هەردوو رووبارەکە ،کە بونەتە هۆی راگواستنی سەدان هەزار لە خەڵکی ناوچەکە لە شوێنی رەسەنی خۆیانەوە بۆ ناوچە جوگرافیەکانی دیکە ،بە تایبەتی بۆ شارە گەورەکانی رۆژئاوای تورکیا. لەو چوارچێوەیەدا دوای ماوەیەکی زەمەنی کەم شارۆچکەی حەسەنکێف و دەیان گوندی تری سەر رووباری دیجلە دەبنە یادەوەری ،ئەویش بەهۆی پڕبونەوەی بەنداوی ئەلیسۆ ،کە ساڵی ٢٠١٦کارەکانی تەواوکران. بەشێوەیەکی کرداری حکومەتی تورکیا دەستی کردووە بە پڕکردنەوەی ئەو دەریاچەیەی بەهۆی بەنداوەکەوە
ئاستی ئاوی حەوزی رووباری دیجلە نیشاندەدات. حکومەتی تورکیا لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردووەوە بازنەیەکی ئەمنی لەسەر شارۆچکەی حەسەنکێف دروست کردووەو رێگە بە چوونە ناوەوەی کەس نادات، هەروەک ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی دواهەمین ماڵی شارۆچکەکە دەکات. تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بڕیاری پڕکردنی بەنداوەکەی خستە بواری جێبەجێکردنەوەو ئاستی ئاوی دیجلەی لە عێڕاق تا ئاستی وشککردن کەمکردەوە، بەاڵم بەهۆی ناڕەزایەتیەکانی حکومەتی عێراقیەوە ئەتوانین بڵێین پرۆسەکە بۆ ماوەیەکی کاتیی راگیراوەو بڕیارە تورکیا لە بەهاری داهاتوەوە پرۆسەی پڕکردنەوەی بەنداوەکە دەست پێ بکاتەوە.
ناڕەزاییەکان
هەر لەگەڵ بڕیاردانی حکومەتی تورکیا لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا بۆ بونیادنانی بەنداوی ئەلیسۆ، لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی
ناڕەزایەتی گەورە نیشاندران دەربارەی لێکەوتی وێرانکەری بەنداوەکە ،بەاڵم لەگەڵ ئەو ناڕەزایەتیە گەورانەشدا رەجەب تەیب ئەردۆگان ساڵی ٢٠٠٦پرۆژەی بەنداوەکەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە. ساڵی ٢٠٠٨کۆمپانیا بیانیەکان لەژێر فشاری ناڕەزایەتیە جەماوەریو نێودەوڵەتیەکاندا لە جێبەجێکردنی پرۆژەکە کشانەوەو حکومەتی تورکیا ناچار بوو پشت بە کۆمپانیا نێوخۆییەکانی واڵتەکەی ببەستێ بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە. چاالکوانانی ژینگەو بەرگریکاران لە حەسەنکێف بۆ راگرتنی پرۆژەکە پەنایان بردە بەر دەسەاڵتی دادوەری تورکیا، بەوپێیەی یاساکانی ئەو واڵتە رێگری دەکەن لە جێبەجێکردنی هەر پرۆژەیەکی بیناسازی ئەگەر کاریگەری و لێکەوتی مەترسیداری هەبێت بۆسەر ژینگە ،بەاڵم حکومەتی تورکیا زۆر بە ئاسانی ئەو یاسایەی هەڵوەشاندەوە بۆ ئەوەی هیچ رێگرییەکی یاسایی لەبەردەم جێبەجێکردنی پرۆژەی بەنداوی ئەلیسۆدا نەمێنێ. لەبەرئەوە بەرهەڵستکارانی پرۆژەکە ناچاربوون پەنا بەرنە بەر دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی ،بە مەبەستی راگرتنی پڕکردنی بەنداوەکە بە ئاو، بەاڵم بەرهەڵستکاران توشی بێ ئومێدی بوون کاتێک سەرۆکی دادگاکە رایگەیاند “پاراستنی پاشماوەی کەلتوری تاکەکان، لە چوارچێوەی مافە بنەڕەتیەکانی مرۆڤدا نیە لەسەر ئاستی جیهانیی”. زانایانی شوێنەوارناسی پێیانوایە ١٢هەزار ساڵ لەمەوبەر مرۆڤ لە ناوچەی حەسەنکێف نیشتەجێ بووە کە دەکەوێتە بەشی باکوری دۆڵی دوو رووبار (میزۆپۆتامیا)ەوە ،ئەو ماوەیەش بە چاخی نیۆلیتی ناسراوە .لە سەدان ئەشکەوتی رۆخی بەردینی رووبارەکەش لە ناوچەی حەسەنکێف ،شوێنەواری چاخی نیۆلیتی دۆزراونەتەوە ،نەک تەنها ئەوە بەڵکو شوێنەوارناسان لەو باوەڕەدان کە حەسەنکێف یەکەم ناوەندی نیشتەجێبوونی مرۆڤە کە بەهۆیەوە قۆناغی کۆچەریی بەجێهێشت و بوو بە شارنشین و پەرەی بە کشتوکاڵ داو لەو سەردەمە کۆنەوە کە ١٢هەزار ساڵ دەکات هەتاوەکو رۆژگاری ئەمڕۆمان ژیان تێیدا بەردەوامە.
شارستانیەتی یەک لە دوای یەک
پاشماوە دێرینەکان ژێرئاو دەکەون
چەندین شارستانیەتی جیاواز لە ناوچەکەدا دەسەاڵتیان هەبووە ،کە لە دوای خۆیان شوێنەوارو پاشماوەی مێژوویی گەورەو ئاشکرایان بەجێهێشتووە. ئاشوریەکان بە ناوچەکەیان دەوت “کاسترۆم کیفا” واتە قەاڵی بەردین. لە ساڵی ٣٠٠ی زایینیدا رۆمانیە بیزەنتیەکان قەاڵیەکیان تێدا دروستکردووە بە مەبەستی پاراستنی سنورەکانی رۆژهەاڵتیان لە هێرشی فارسەکان ،هەروەها بۆ پاراستنی بازرگانی دانەوێڵەو قافڵەکانی ئاژەڵداری. لە سەدەی پێنجەمی زاینیدا،
ئیمپڕاتۆریەتی بیزەنتیەکان دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت و کەنیسەیەکی گەورەیان تێدا دروستکرد .دواتر لە ساڵی ٦٤٠ی زاینیدا موسوڵمانە عەرەبەکان دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت و ناویان نا “حصن كيفا” واتە قەاڵی کیفا .دواتر دەسەاڵتی شارەکە کەوتە دەستی ئەرتەقییە تورکمانەکان و ئەیوبیە کوردەکان ،لە ساڵی ١٢٦٠یشدا مەغۆلەکان بە تەواوی ناوچەکەیان داگیرکرد. بە درێژایی چاخەکانی ناوەڕاست، حەسەنکێف توانیویەتی پێگەی خۆی بپارێزێت وەکو ناوەندێکی بازرگانی گرنگو ستراتیژیی “شاڕێی ئاوریشم” .لە ساڵی ١٥١٥دا عوسمانیەکان ناوچەکەیان داگیرکردو دەسەاڵتی خۆیانیان تێدا جێگیرکرد. لە دیارترین شوێنەوارەکانی شارەکە کۆشکی شای ئەرتەقییە کە لە سەدەی ١٢ی زاینیدا دروستکراوە ،هەروەها مزگەوتی رزق کە سوڵتانی ئەیوبیەکان سوڵتان سلێمان ساڵی ١٤٠٩دروستیکردووە ،هەروەها مەزاری زەینەڵی لولپێچیش یەکێکی دیکەیە لە شوێنەوارە دیارەکانی شارۆچکەکە. ئەشکەوتە دیکەوە لەالیەکی بەردینەکانی رۆخی رووباری دیجلە لە ناوچەکەدا سیمایەکی کەلەپوری دیکەی شارەکەیە بەوپێیەی هەتاوەکو ساڵی ١٩٧٢ وەک سەردەمانی زوو خەڵکی تێدا ژیاوە. نیگەرانی جێگەی ئەوەی شوێنەوارناسانە تاوەکو ئێستا بەشێکی کەمی کنەو پشکنینی بۆ ئەنجام دراوە بەتایبەتی چینەکانی ژێرەوەی شارۆچکەکە. بەگشتی ئاوی بەنداوەکە ٣٠٠ناوچەی شوێنەواریی مێژوویی نقوم دەکات، بەوپێیەی بەنداوەکە نزیکەی ١١ملیار مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوەو درێژی ئەو دەریاچەیەشی بەهۆی بەنداوەکەوە دروست دەبێت دەگاتە ١٧٦کیلۆمەتر .شارۆچکەی حەسەنکێف کە ٩٣کیلۆمەتر لە بەنداوی ئەلیسۆوە دوورە ،بە قوڵی ٦٠مەتر ژێر ئاو دەکەوێت .بەنداوی ئەلیسۆش کە بودجەکەی بریتی بوو لە ١ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دۆالر تەنها ٦٥کیلۆمەتر لە سنوری سوریاو عێراقەوە دوورە. هاوکات ئاوی گلدراوەی بەنداوەکە هەموو لق و رووبارە بچوکەکانی رووباری دیجلە دادەپۆشێ بە درێژایی ٤٠٠ کیلۆمەتر ،بەوپییەی هەموویان دەبنە بەشێک لە دەریاچە دەستکردەکە. بەپێی توێژینەوەکانی زانکۆی دیجلە لە تورکیا زیاتر لە ٤٠جۆر ماسی جیاواز بەهۆی بەنداوی ئەلیسۆوە ژینگەکەیان تێکدەچێت و ئەگەری لەناوچوونیان لێ دەکرێت ،هەروەک کوالیتی ئاوی دەریاچە دەستکردەکەش بە بەراورد بە ئاوی سروشتی رووبارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت. لە کاریگەرییە هەرە ترسناک و خراپەکانی بەنداوەکە ،ئەو رەوشەیە کە بەنداوەکە بەسەر هەردوو واڵتی وەکو عێراق و سوریادای دەهێنێت ،بەوپێیەی
لە وەرزەکانی وشکەساڵیدا بەشی ئەو دوو واڵتە لە ئاوی دیجلە بەشێوەیەکی ترسناک کەم دەکات بەتایبەتی بۆ عێراق کە دیجلە بڕبڕەی پشتی ئەو واڵتەی پێکهێناوە لە سەرچاوە ئاوییەکانیدا.
ساڵ دروست بووەو سەرجەم شوێنەوارە دێرینەکانیشی کە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ ١٢هەزار ساڵ بەر لە ئێستا ،بە تەواوی وێران دەبن. ئەوەی جێگەی نیگەرانی زیاتری
ناڕەزایی خەڵک بۆ وەستاندنی پڕۆژەکە لە کاتی پڕ بوونی بەنداوەکەدا ،لێکەوت و کاریگەریەکانی پرۆژەکە بەشێوەیەک لە شێوەکان ٢٠٠گوند دەگرێتەوە لە چوار پارێزگای تورکیادا ،بەپێی ئاماری حکومەتی تورکیا ٥٥گوند بەتەواوی ژێرئاو دەکەون کە ژمارەی دانیشتوانیان ٥٥هەزار کەس دەبێت و ناچارن ماڵ و ژیانیان بەجێبهێڵن ،هەروەکو ١٥هەزار کەسیش بە زۆرەملێ رادەگوێزرێن. لە ئێستادا شارۆچکەی حەسەنکێف جگە لە چەند خێزانێکی کەم کەسی دیکەی تێدا نەماوە ،زۆرینەی ئەوانەشی بەهۆی بەنداوەکەوە زەرەرمەند دەبن لە رووی ئیتنۆگرافیەوە کوردەکانن ،هاوکات چەند گوندێکی ئێزیدی و ژمارەیەک لە عەرەبەکانیش کە لە حەسەنکێف دەژین زەرەرمەند دەبن.
قازانجێکی تێپەڕ
تەمەنی خەمڵێنراوی بەنداوی ئەلیسۆ ٥٠بۆ ٦٠ساڵە دوای ئەوە دەبێت بڕوخێنرێت ،بەاڵم پاش ئەوەی سیستمی ژینگەیی ناوچەکە کە بە درێژایی ملیۆنان
شوێنەوارناسانە ئەوەیە کە تەنها ١٥لە سەدی شوێنەوارە میژووییەکان کنەو پشکنینیان بۆ کراوە. جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوچەی میزۆپۆتامیا کە ناوچەکانی نێوان هەردوو رووباری دیجلەو فورات دەگرێتەوە ،بە النکەی شارستانیەتی مرۆڤایەتی دادەنرێن، کە تیایدا مرۆڤ فێری کشتوکاڵ و نوسین و بەخێوکردنی ئاژەڵ و شارنشینی بوو. بەنداوی ئەلیسۆ یەکێکە لەو ٢٢ بەنداوەی لە چوارچێوەی پرۆژەی گاپی تورکیا دروست دەکرێن لەسەر هەردوو رووباری دیجلەو فورات ،بۆ گلدانەوەی ئاوو بەرهەمهێنانی کارەبا بە توانای ٧٤٧٦ مێگاوات ،هاوکات ١ملیۆن و ٨٩٠هەزار هێکتار مەتر زەویش بەراو دەکات لە ٩ پارێزگای تورکیادا کە دەکاتە ١٠لە سەدی خاکی تورکیا. پرۆژەی گاپ لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەشی سوریا لە رووباری فورات بە رێژەی ٤٠لە سەد و بەشی عێراقیش بە رێژەی ٨٠لە سەد. BBC
بەنداوی ئەلیسۆ بەنداوێکی وێرانکەر
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
��ورد�� ت�ان�� ی�ی
7
میتهات سانجەر ،پەرلەمانتاری تورکیا بۆ “زەمەن”:
ئاکەپە تۆڵەى دۆڕاندنى ئەستەنبوڵ لە هەدەپەو کورد دەکاتەوە * پێم باشە لە دوورخستنەوەى سەرۆک شارەوانییەکان دەست پێ بکەم بۆچى ئەم دوورخستنەوانە دەستیپێکردەوە؟ لە تورکیا دادپەروەری تەنها وشەیەکەولەسەر پەڕە نوسراوە ،یاساکان هەموو بۆ خزمەتی ئەکەپە جێبەجێ دەکرێت ،بە یاسا هەڵبژاردن دەکرێت و بە یاساش دادپەروەرى ئەتک دەکرێت ،لە مانگى ئابی ئەمساڵدا بە دامەزراندنی قەیومەکان دەستی بەسەر هەریەک لە شارەوانیەکانی پارێزگای ئامەدو وان و مێردیندا گرت ،دواتر هاوسەرۆکانی شارەوانی جۆلەمێرگ و گەڤەرو نسێبین و ئەردیش و زۆرێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیەکان دەستگیر کرد ،دواتر سزای ناڕەوایان بەسەردا سەپێنراو قەیومیان لە جێگەیان دانرا ،تا ئێستا ناڕەزاییەکان لە دژی هەنگاوەکەی دەوڵەتی ئاکەپە بەردەوامن ،کاتێک ئاکەپە کەوتە بەر هەڕەشەی لەناوچوون ،دەستی کرد بە ئەنجامدانی هێرشی توند بۆسەر هەدەپەو دامودەزگاکانی. * مەبەستت چیە لە هەڕەشەى لەناوچوون؟ ئێمە ئەم فشارو هەنگاوانە وەکڕێگریکردن لە هەڵوەشانەوەو لەناوچوونی ئاکەپە دەبینین ،بە واتای پەردەپۆشکردنی دەرەوەو سیاسەتی سەرنەکەوتنی هاوسەنگکردنی سیاسەتی ناوخۆیی و هەوڵی بەدەستخستنی دەنگی ڕەگەزپەرستەکان دێت، رۆژ بە رۆژ الیەنگرو جەماوەر لەدەست دەدات، لە هەڵبژاردن شکستى هێنا ،لە بەڕێوەبردنى تورکیا شکستى هێنا ،ئەو شکستانە واتاى لەناوچوونە. * دەوڵەت چى بەڵگەیەکى هەیە لەو تۆمەتانەى ئاراستەى سەرۆک شارەوانیەکان کراون؟ هیچ بەڵگەیەک لە سکااڵکاندا نییە،هەزاران الپەڕەى درۆ باڵودەکەنەوەو هیچ وشەیەکى راستیان تێدا نیە ،کاتێک دەچنە بەردەم دادوەرەکان کوێرانە بڕیار دەدەن بەبێ
بوونى بەڵگەیەک ،کاتێک پێیان دەڵێین کوا بەڵگەکانتان دەڵێن ئەم قسانە بەڵگەن ،لە چ واڵتێک و لە کام دادگاى جیهان یاسا پشتى بە قسەى بێ بەڵگە بەستووە ،ئەمانە دادگا تەنها بۆ خزمەتى ئاکەپەو ئەردۆغان بەکاردەهێنن. * رەخنەیەکى زۆر لە سەر کوردى باکورى کوردستان دەگیرێت کە بۆچى لە پرسى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بێدەنگ بوون؟ ئەمە بێدەنگ بوون نییە ،بەڵکو بەزیندانو ئەشکەنجە گەل بێدەنگ کراوە ،ئەوەى هەڵوێستى خۆى دەرببڕێت رەوانەى زیندان دەکرێت و ئیدى نایەتە دەر ،هاوسەرۆکانمان دژی ئەو ئۆپراسیۆنە وەستانەوە ئێستا دەیان الپەڕەى درۆیان لە دادگا بۆ کردونەتەوەو دەیانەوێت دەستگیریان بکەن ،بۆیە گەل لەژێر قورسترین فشارو چەوساندنەوەى خۆیدایە، بەاڵم دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت کە دەوڵەتى تورک فشارو ئەشکەنجەیەکى زۆرى خستووەتە سەر باکورى کوردستان ،ئەمە هەر وا ئاسان نییە ،هەمیشە یەکێتى نەتەوەیی لە باکورەوە دروست بووە ،ئێمە کاتێک هاتینە باشورى کوردستان لەو ماوەیەى رابردوو هەر بۆ دروستکردنى ئەو یەکێتى نەتەوەییە بوو کە پشتیوانى رۆژئاوا بکەین ئێمەش نوێنەرى گەلین ئەوان ئێمە ئەرکدار دەکەن بەتایبەت لە پرسى دروستکردنى یەکێتی نەتەوەییدا ،بۆیە گەل بەرامبەر رۆژئاواى کوردستان بێدەنگ نەبووەو ناشبێت ،گەل ناڕەزایەتى خۆى لە رێگاى جۆراوجۆرەوە دەردەبڕێت مەرج نییە ئەو رێگایە تەنیا هاتنە سەر شەقام بێت. * یەکێک لەو بۆچوونانەى باس دەکرێت ئەوەیە تورکیا سەرەتا کوردى لە باکور بێدەنگ کرد ئینجا ئۆپەراسیۆنى ئەنجامدا ئەم بۆچوونە تا چەند راستە؟ سااڵنێکى زۆرە مرۆڤ لەم واڵتە ناتوانێتباسی مافەکانى خۆی و ژیان و یاساکانیشى بکات ،یاسا بووەتە کەرەستەی فشاری سەر گەالن ،دەسەاڵت دەیەوێت بەو ئۆپەراسیۆنو
میتهات سانجەر ،پەرلەمانتارى پارتى ئاشتى و دیموکراتى گەالن (هەدەپە) لەم چاوپێکەوتنەى “زەمەن”دا دەڵێت: دەوڵەتى تورک دەیەوێت جیهانێکى بێ کورد هەبێت ،بەاڵم ئەوان ناتوانن بە فشارو دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان کورد بێدەنگ بکەن ،پێشیوایە کە تورکیا تۆڵەى لەدەستدانى ئەستەنبوڵ لە هەدەپەو کورد دەکاتەوە. سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستانیش پەرلەمانتارەكەی هەدەپە ئاماژە بەوە دەكات ،ئەوان ئەو لەشكركێشییە بە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی دەزانن ،بەاڵم پێی وایە هەموو کێشەکان لە رێگەی دیالۆگ و ئاشتیەوە چارەسەر دەبێت ،بۆ هیچ کەسێک نییە خەڵکی باکووری سوریا لە خاکەکەی دەربکات و ئاوارەیان بکات ،بۆیە جەخت دەكاتەوە گەلی کورد ئەوە قبوڵ ناکات. سازدانی :هێمن هەسەن
دەستبەسەرکردنانە گەنجان بێدەنگ بکات تا کۆمەڵگە هەمووى بێدەنگ بکات بۆ ئەوەى چى ویست بیکات جا لە ناوخۆ بێت یان لە دەرەوە ،ئەو بۆ ئەوەى داگیرکاری و کۆمەڵکوژى بکات سەرەتا ناوخۆ بێدەنگ دەکات جا مەرج نیە تەنیا کورد بیت ،بەڵکو تەواوى کۆمەڵگە بێدەنگ دەکات بۆ ئەوەى داگیرکارى و کۆمەڵکوژى و هەرچى خراپە بیکات ،بەاڵم ئەم سیاسەتە بەرامبەر کورد شکستى هێناوەو کورد بەوان لەناو ناچێت. * ئەو هەڵمەتى دەستگیرکردن و فشارانە چییە لەسەر هەدەپە دەستیپێکردووە؟
ئەکەپەو ئەردۆغان دەیانەوێت جیهانێکىبێ کورد دروست بکەن تا خۆیان ئازادانە بژینو بەدڵى خۆیان کەسانى تر بکوژن، ئەوان مافى ژیان بە کوردو هیچ پێکهاتەیەکى تر رەوا نابینن ،بەاڵم باش دەزانن کە ناتوانن بە فشارو دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان کورد بێدەنگ بکەن ،خەباتی هەدەپە هیچ کات لە دژی فشارو هێرش و ئەشکەنجەدان بێدەنگ نابن و لە بەرخۆدانی خۆیان بەردەوام دەبن ،هەدەپەییەکان شکستیان بە هەموو پیالنێک هێناوە ،ئیدی زیندان و راونان فریاى ئاکەپەو ئەردۆغان ناکەوێت.
* لەم رۆژانەدا گۆنگرەى هەدەپە بەڕێوەچوو ئەم کۆنگرەیە بۆ لەم کاتەدا ئەنجامدرا؟ ئەم کۆنگرەیە نیشانەی هێزى مانەوەوبڕیاردانى پارتەکەمانە ،ئیرادەو هێزى ئێمە دەسەلمێنێت ،هیچ هێزێک ناتوانێ ئیرادەمان الواز بکات ،لە قورسترین ساتەکاندا پارتەکەمان نوێ دەکەینەوەو بەهێزترى دەکەین ،ئەم کۆنگرەیە بۆ بەهێزکردن و بەخشینەوەى هێزى بەرەنگارى بوو بەرامبەر دەوڵەت ،هەرچیەکیان کرد هەدەپە نەکەوتو ناکەوێت ،هەرگیز بێدەنگ نەبووین و
بێدەنگیش نابین ،کۆنگرە بۆ نوێکردنەوەى ئەو پرنسیپ و ئیرادەیە بوو ،توانیمان پەیمانى ئیرادە لەم کۆنگرەیە نوێ بکەینەوە کە هەدەپە هێزێک نییە بە دەسەاڵتدارانی تورکیا ببەزێنرێت ،ئەمڕۆ تەنها پارتێک کە دژی شەڕ بێت هەدەپەیە. * بۆچوونى هەدەپە تاڕادەیەک رۆشن نییە لەبارەى دۆخى رۆژئاوای کوردستان هەڵوێستی جدى ئێوە چییە لەسەر ئەو لەشکرکێشییە؟ پەیامى هەدەپە زۆر ئاشکرایە ئێمەدژى ئەو داگیرکارییەى دوڵەتى تورکیاین و بە داگیرکارى ناومان بردووە ،ئەمە وەک کۆمەڵکوژى سەیر دەکەین ،بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا وتوومان هەموو کێشەکان لە رێگەی دیالۆگ و ئاشتیەوە چارەسەر دەبێت ،بۆ هیچ کەسێک نییە خەڵکی باکووری سوریا لە خاکەکەی دەربکات و ئاوارەیان بکات، لەناو ئاشتی و ئارامیدا دەژین و گۆڕینی دیموگرافیاو دەرکردنی خەڵکەکەی تاوانێکی گەورەیەو گەلى کورد ئەوە قبوڵ ناکات. * زۆرێک دەڵێن تورکیا بەو هێرشە ویستى پەیوەندى خۆى و داعش بشارێتەوە ئەمە تا چەند راستە؟ ئەوە زۆر راستە هاوکاری نێوان دەوڵەتیتورک و داعش ناشاردرێتەوەو ئەو جێگەیەی سەرچەتەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی تێدا کوژرا ،نیشانەی هاوکاری دەوڵەتی تورک و داعشە ،ئەو هێزەی کە تورکیا وەک سوپای نەتەوەیی سوریا پێناسەی دەکات ،پاشماوەی چەتەکانی داعش و ئەلنوسرەن و بە تەنها جلەکانیان گۆڕاوە ،ئەو شتەی کە داعش نەیتوانی لە ڕۆژئاوا بیکات ،ئێستا دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری پاشماوەکانی داعش هەوڵ دەدات جێبەجێیبکات ،بەغدادی لە دەڤەرێک کوژرا کە تەنها پێنج کیلۆمەتر لە سنوری تورکیا دوور بوو و لەژێر کۆنتڕۆلی ئەواندابوو، ئەگەر ئەمە بەڵگەى هاوکاری دەوڵەتی تورک و داعش نەبێت ئەی چ شتێک بەڵگەیە.
تورکیا 25کیلۆمەتر زیاتر لە رێککەوتنی “ئادەنە” سوریای داگیرکردووە
زەمەن توركیا بۆ ئەوەی رەوایەتى بدات بە لەشکرکێشیەکەى سەر رۆژئاواى کوردستان دەڵێت :هێرشەکانیان بەپێى رێککەوتنى “ئادەنە” بووە ،سوریاش لەگەڵ جێبەجێکردنى رێککەوتنەکەدایە ئەوەش دەریدەخات ،کە هەردوو واڵت بۆ نەهێشتنى هەرێمى رۆژئاواى کوردستان رێککەوتنەکە زیندوو بکەنەوە ،کە ٢٢ساڵ لەمەوبەر نوسراوە. هەفتەى رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند :توانیویانە رێککەوتنى “ئادەنە” جێبەجێ بکەن کە سااڵنێک بوو پشتگوێخرابوو ،لە داواى ئەویش بەشار ئەسەد سەرۆکى سوریا وتى: رێککەوتنەکەى روسیاو تورکیا هەنگاوێکى ئەرێنییەو لە چوارچێوەى رێککەوتنى ئەدەنەدا بووە. ئەم دوو هەڵوێستەى بەشارو ئەردۆغان پەردەى لەسەر رێککەوتنى دیمەشق و
ئەنقەرە بە نێوەندگیرى روسیا هەڵدایەوە کە رەزامەندبوون بە دووبارە هێنانە پێشەوەى رێککەوتنى ئادەنە ،ئەوەش تەنها بۆ نەهێشتنى دەسەاڵتى کورد لە باکورو رۆژهەاڵتى سوریا. رێكکەوتنی ئەدەنە كە لەساڵی 1998 لەنێوان سوریاو توركیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی جواڵنەوەی كورد لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری كوردستان واژۆ کراوە ،بەپێی رێككەوتنەكە سوپای هەردوو واڵت بۆیان هەیە بچنە ناو سنوری واڵتەكانی یەكترەوە بۆ سەركوتكردنی هەر جواڵنەوەیەكی كورد ئەگەر هاتوو یەكێك لەو دوو واڵتە نەیتوانی تاكالیەنە خۆی چارەسەری بكات. کورد دژی ئەو رێککەوتنە وەستاوەتەوەو دەیەوێت رژێمى سوریا رازى بکات ئەوان وەک کورد ئامادەن رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق بکەن ،بەاڵم رێگە بە داگیرکارییەکانى تورکیا نادەن ،چونکە ئەمە چەندە بۆ کورد مەترسیدارە ئەوەندەش بۆ حکومەتى سوریا مەترسى هەیە. ئاڵدار خەلیل ،بەرپرسی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی تەڤگەری دیموكرات
(تەڤدەم) بە “زەمەن”ی راگەیاند“ :توركیا دەیەوێت رێكکەوتنی ئادەنە كاری پێبكرێت، بۆ ئەوەش پەیوەندی ژێر بەژێری لەگەڵ شام هەیە ،تا داگیركاریەكانی لەسەر خاكی سوریا درێژە پێبدات ،چونكە توركیا هیچ چارەیەكی تری نەماوە ئەو رێككەوتنە نەبێت”. بەرپرسى تەڤدەم باس لەوە دەکات، ئەو داگیرکارییەى ئێستا روودەدات بەهۆى رێککەوتنى ئادەنەوەیە ،بۆیە دەبێت رێككەوتنی ئادەنەو هەموو رێككەوتنەكانی هاوشێوە كە بۆ دژایەتی گەلی كورد دروست بوون هەڵبوەشێنەوە ،بەوتەى خۆیشى: توركیاو سوریا دان نانێن بەیەکتردا ،بەاڵم لە دژى کورد رێكکەوتنەکە جێبەجێ دەكەن. بەهۆى ئەو فشارە نێودەوڵەتییەى لەسەر ئەنقەرە هەیە ،تورکیا رێگاکانى بەردەمى بەرتەسک بوونەتەوە ،بەاڵم ئێستا ئەردۆغان لە رێگەی ئەم رێککەوتنەوە مەبەستیەتى رووبەڕووی كورد ببێتەوە تاكو رێگە بگرێت لە دروستبوونی هەرێمێكی كوردی لە سوریا ،بۆئەو مەبەستە توركیا پێشنیاری چاالككردنەوەی رێككەوتنی ئادەنەی بۆ
بەشار ئەسەد كردووە. یەكێكی تر لە هەوڵەكانی ئەردۆگان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كورد پەنا بردنە بۆ روسیا تا لەو پێناوەدا چەند مامەڵەیەك بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بكات لەبەرامبەردا روسیا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکردووە تا بەردەوامى بە هێرش بدات بۆسەر رۆژئاوای كوردستان ،بەتایبەت لەدوای بێهیوابوونی لە ئەمریكا ،روسیاش بەشێوەیەكی تاكتیكی پشتیوانی لە هێنانە پێشەوەی رێكکەوتنی ئادەنە دەكات. پێشتر ڤالدیمێر پۆتن سەرۆكی رووسیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا لە مۆسكۆ رایگەیاند ،رێككەوتنى ئادەنە دەتوانێ چەند كێشەیەك لە سوریا چارەسەر بكات بەتایبەت پەیوەست بەو مەترسیانەی توركیا بۆ سەر خۆی دەیبینێت ،ئەمەش ماناى رازیبوونیەتى بە جێبەجێکردنى رێککەوتنەکە. لە یەكێك لە خاڵەكانی رێكکەوتنەكەدا هاتووە كە توركیا دەتوانێت مافی پارێزگاریكردن لە خۆی بەكاربهێنێت ئەگەر سوریا هاوكاریەكانی بۆ پەكەكە رانەگرێت،
هەروەها خاڵێكی تریش ئەوەیە توركیا مافی ئەوەی هەیە لەناو خاكی سوریادا بەدوای “تیرۆرستان”دا بگەڕێت كە مەبەستی لە پەكەكەیە بە قواڵیی پێنج كیلۆمەترو مافی خۆیەتی كە دەستوەردانی سەربازی بكات. مستەفا بالى ،فەرماندەى هێزەکانى هەسەدە بە “زەمەن”ى راگەیاند :بەپێى رێککەوتنى ئادەنە تورکیا بۆى هەیە تەنیا پێنج کیلۆمەتر بێتە خاكی سوریا ،بەاڵم ئێستا تورکیا زیاتر لە ٣٠کیلۆمەتر خاکى سوریاى داگیرکردووەو بنکەو بارەگاى لە باکورو رۆژهەاڵتى سوریا داناوە ،بۆیە ئەمە شکاندنى سەروەرى خاکى سوریایە نەک جێبەجێکردنى رێککەوتن. بالى ئاماژەى بەوەشکرد ،توركیا دەیەوێت رێککەوتنەکەى ئەدەنە لە دژى کورد هەموار بكاتەوەو ئەو پێنج كیلۆمەترە زیاد بكات تاكو زیاتر بێتە ناو رۆژئاوای كوردستان ،بەاڵم بەوتەى خۆى بەرژەوەندی روسیاو ئەمریكا لەوە زیاتر رێگە بە هاتنە پێشەوەى تورکیا نادەن. تورکیا لە نۆى ئۆکتۆبەرى رابردوو هێرشى فراوانى بۆسەر رۆژئاواى کوردستان
دەستپێکردو بە هەڵکردنى گڵۆپى سەوزى ئەمریکا سوپاو گروپە چەکدارەکان زیاتر لە ٣٠کیلۆمەتریان لە رۆژئاواى کوردستان داگیرکردووە ،لەو نێوەندەشدا بە رێککەوتنى هەسەدەو رژێم بەشێک لە سوپاى سوریا گەڕاونەتەوە رۆژئاواى کوردستان و پۆلیسى فیدراڵى روسیاش لەسەر سنور جێگیر بووە. بۆ كاراكردنەوەی رێككەوتنی ئادەنە وەزارەتی بەرگری سوریا بەیاننامەیەكی باڵوكردەوەو تیایدا رایگەیاندووە ،سوریا لەكاتی خۆیدا پابەندی تەواوی مادەكانی رێككەوتنی ئادەنە بووە ،بەاڵم توركیا لەدوای ساڵی ٢٠11رێكکەوتنەكەی پێشێلكردووەو پشتیوانی لە گروپە تیرۆرستییەكان كردووە لە دژی سوریا. جەخت هەسەدە فەرماندەکەى دەکاتەوە ،ئەوان وەک هێزەکانى هەسەدە بەردەوام دەبن لە رووبەڕووبوونەوەى تورکیاو شکست بە هەر رێککەوتنێک دەهێنن کە لە دژى کورد ئەنجامى بدەن ،پێشیوایە ئەسەد بە رێککەوتنى ئادەنە رازی نییە ،بەاڵم دەیەوێت ئیدارەى خۆسەر سازشى بۆ بکاتو بە داواکارییەکانى رژێم رازى ببێت.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
6
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
كاوە عەبدوڵاڵ ،رێكخەری ژووری حكومەتی گۆڕان:
گۆڕین و ئاڵوگۆڕ بە هەندێك لە بەرپرسە حكومیەكانمان دەكەین زەمەن :چۆن بوو كرایت بە رێكخەری ژووری حكومەتی گۆڕان؟ كاوە عەبدوڵاڵ :من ماوەی سێ ساڵو نیوە ئەندامی ژووری پەرلەمانو حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕانم ،گۆشەی حكومەتی خۆجێی پارێزگام بەڕێوەبردووە ،بە هاوكاری هاوڕێكانم پێشتر بە باشی كارەكانمان جێبەجێكردووە. زەمەن :بۆچی ركابەرت نەبوو؟ كاوە عەبدوڵاڵ :ركابەرم هەبووە ،بەاڵم بەحوكمی ئەوەی ژوورەكەی ئێمە جۆرێك لە بچوكبوونەوەی بەخۆوە بینیوە ،لەبەرئەوە من تاكە كاندید بووم بۆ ئەو پۆستە. زەمەن :ئەرك و رۆڵی ئەم ژوورەی بەڕێزت چیە؟ كاوە عەبدوڵاڵ :ئەركو رۆڵی ئەم ژوورە زۆر قورسە ،دەتوانم بڵێم بەرپرسیاریەتیەكی گەورەی لەناو بزوتنەوەی گۆڕان هەیە، ئیدارەكردنی كاروباری حكومەتو دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستەكان بەتەنسیق لەگەڵ خانەی راپەڕاندنو رێكخەری گشتی ئەمانە هەموو كاری ژوورەكەی ئێمەیە ،ئەم ژوورە لە سێ بەشی سەرەكی پێكدێت ،گۆشەی ئەنجومەنی پارێزگاكان ،واتە مامەڵەكردن لەگەڵ حكومەتی خۆجێی سلێمانی ،هەولێرو دهۆكو هەڵەبجە ،ئێمە پەیوەندیەكی زۆرمان لەگەڵ حكومەتە خۆجێیەكاندا هەیە ،راستە ئێستا لە هەڵەبجەو هەولێرو دهۆك هیچ پۆستێكمان نیە ،بەاڵم بەنیازین لە گفتوگۆی داهاتووماندا لەگەڵ پارتیو یەكێتی ئەو پۆستانە یەكالبكەینەوە ،گۆشەكانی تریشمان گۆشەی حكومەتی هەرێمو گۆشەی حكومەتی عێراقە. زەمەن :هەر بەرپرس دەبیت لە نوێنەرەكانی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی یان بەغداش؟ كاوە عەبدوڵاڵ :وەكو وتم ئێمە گۆشەمان هەیە بۆ حكومەتی هەرێمو عێراقیش ،دیارە هەر گۆشەیەك بەرپرسی خۆی هەیە ،هەر گۆشەیەكیش چەند كەسێك ئیشی تێدا دەكات ،ئیشەكانی ئێمە بە تیم دەكرێنو ئیشی شەخسی نین ،ئەو برادەرانەش هەمان رۆڵو دەسەاڵتی منیان دەبێتو بە راوێژ لەگەڵ یەكتر كار دەكەین. زەمەن :كەواتە ژوورەكەتان مەرجەعی نوێنەرەكانی گۆڕانە لە حكومەتدا؟ كاوە عەبدوڵاڵ :بە تەئكید ئەم ژوورە مەرجەعی نوێنەرەكانی گۆڕانە هەم لە دانان بە تەنسیق لەگەڵ خانەی راپەڕاندندا هەم
بەرپرسیشە بەرامبەر كەموكوڕییەكانیشیان، پردی پەیوەندییە لەگەڵ هەر سێ حكومەتەكە لەگەڵ هاواڵتیاندا ،ئەگەر هەر گلەییو گازندەیەك الی هاواڵتیان هەبێت لێرەوە دەگەیەنرێتە نوێنەرەكانی گۆڕان بۆ ئەوەی چاكی بكەن. زەمەن :دەسەاڵتی لێپرسینەوەو سزات هەیە لە كەمتەرخەمی نوێنەرەكانی گۆڕان لە حكومەت؟ كاوە عەبدوڵاڵ :بەڵێ بەدڵنیایەوە دەتوانم بڵێم ئێمە دەسەاڵتی دەستخۆشیمان هەیە لەو كەسانەی لە حكومەتی خۆجێیو حكومەتی هەرێمو عێراقدان دەسەاڵتی لێپرسینەوەشمان هەیە نەك بەتەنیا ژوورەكە خوانەخواستە كەموكوڕییەك هەبێت بەتەنسیق لەگەڵ خانەی راپەڕاندنو رێكخەردا دەتوانین لەسەر بەڕێوەبەرە گشتیەكانو وەزیرەكانمان لیژنە دروست بكەینو بەرپرسیاربین بەرامبەر ئەو ئەركو كارانەی كە هەیانەو دەتوانین لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكەین ،ئەمەش بەتەنسیق دەبێت لەگەڵ ژووری یاساییو ژووری پەیجوری. زەمەن :دەستوری گۆڕان دەسەاڵتی تا كوێ پێداویت؟ كاوە عەبدوڵاڵ :لە دەستوردا هەموو وردەكاریی ئەم ژوورە باس نەكراوە، بەاڵم ئێمە لە پاش ئەوەی خۆی گرت چونكە تازە دروست بووەو من چەند رۆژێكە دەستبەكاربووم ،ئێمە پێویستمان بەوەیە پەیڕەوێك بۆ ژوورەكەمان دابنێین، تاڕادەیەك پەیڕەوەكە ئامادەیەو بەسود وەرگرتن لە پەیڕەوی ژووری حكومەتو پەرلەمانو بە سود وەرگرتن لە دیدی كەسانی تر پەیڕەوێك بۆ ژوورەكەمان دادەنێین. زەمەن :ئێستا نزمترین نوێنەری گۆڕان لە حكومەت مدیر ناحیەكان و بەرزترینیش جێگری سەرۆكی هەرێمە ،ئایا دەتوانی لێپرسینەوە لە هەموویان بکەیت؟ كاوە عەبدوڵاڵ :بە تەئكید ئێمە مەرجەعی هەموو پۆستەكانین بەتەنسیق لەگەڵ خانەی راپەڕاندنو رێكخەری گشتی ،ناكرێت ئەم ژوورە بەتەنیا مدیر ناحیە یان لێپرسینەوە لە وەزیرێك بكات ،ئەم ئەركانە ئەركی قورسەو ئەركێكە بە تیم دەكرێت. زەمەن :بەحوكمی ئەوەی پێشتر سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەو پێیەش سااڵنێكی زۆرە هەر لەم ژوورەی .پالنت بۆ گەشەپێدانی ئەم ژوورە چییە؟ كاوە عەبدوڵاڵ :پێویستە ژوورەكان
كاوە عەبدوڵاڵ تازە بووەتە رێكخەری ژووری حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕان ،ئەو ژوورەكەی بە مەرجەعی نوێنەرەكانی گۆڕان ناودەبات لە حكومەتی خۆجێیو حكومەتی هەرێمو بەغدا ،گلەییشی لە یەكێتیو پارتی هەیە كە بە زەحمەت دەستبەرداری پۆستەكان دەبن. كاوە عەبدوڵاڵ ،باسلەوەدەكات رێگری لە جێبەجێكردنی رێكکەوتنەكانیان هەیە لەگەڵ پارتیو یەكێتیو هەوڵدەدەن چارەسەریان بكەن. رێكخەری ژووری حكومەت ،دەڵێت وەك چۆن دەسەاڵتی دەستخۆشیان هەیە بەهەمانشێوەش دەسەاڵتی لێپرسینەوەیان هەیە لە وەزیرو نوێنەرەكانی گۆڕان لە حكومەت. سازدانی :مەعاز فەرحان كارەكانی خۆیان بكەن ،هەر گۆشەیەك رێنمایی تایبەتی خۆی هەبێتو هەر گۆشەیەك چەند كەسێكی پسپۆڕی تێدا بێت ،پێویستمان بە 3راوێژكار دەبێت، یەكێكیان بۆ كاروباری داراییو ئیداری، راوێژكارێك بۆ كاروباری یاسایی ،راوێژكارێك بۆ هەڵسەنگاندنی دادگای ئیداری. زەمەن :ئایا ئەم ژوورەی جەنابت هەر بەرپرسە لە دەستنیشانكردنی خەڵك و لێپرسینەوە ،یان پێویستە رۆڵی تەغزیەكردن و تەوزیفكردنی بەرنامەی گۆڕانیش لە حكومەت دا ببینێت؟ كاوە عەبدوڵاڵ :بەتەئكید وەك وتم ئێمە پردی پەیوەندین لەنێوان خەڵكو نوێنەرەكانی گۆڕاندا ،بەڵێ ئەو رۆڵەشمان دەبێت. زەمەن :ئەگەر وەزیرەكان بەقسەیان نەكردی چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەكەیت؟ كاوە عەبدوڵاڵ :پێموایە ئێمە ناتوانین ئەمر بەسەر وەزیردا بكەین ،ئێمە بەراوێژ لەگەڵ ئەواندا ئەو كەموكوڕیانەی لە فەرمانگەكاندا هەیەو بەپێی بەرنامەی گۆڕان كە بەرنامەیەكی چاكسازییە ئێمە دەتوانین راوێژ لەگەڵ هەموویاندا بكەین، ئەو كاتە ئەگەر زانیمان كارەكتەرێك لەو كارەكتەرانە رێنماییەكانی جێبەجێنەكرد ئێمە سەروو خۆمانی لێ ئاگادار دەكەینەوە.
زەمەن :نوێنەرەكانی گۆڕان لە حكومەت مانگانە پارە دەدەن بە حیزب؟ كاوە عەبدوڵاڵ :بەپێی ئەو بەرنامەیەی گۆڕان هەیەتیو بەپێی ئەو پرۆتۆكۆڵەی لەگەڵ ئەوان كردویەتی ،پێویستە هەموویان پارە بدەنە گۆڕان ،بەاڵم پابەند دەبن یاخود نا دەتوانین لە داهاتوویەكی نزیكدا ئاگاداری ئەوەبین. زەمەن :هەموویان ئێستا ئەیدەن؟ كاوە عەبدوڵاڵ :هەندێكیان دەیدەن هەندێكیان تائێستا نەیانداوە. زەمەن :بۆچی ژووری حكومەت و پەرلەمانتان كرد بە دوو ژوور؟ كاوە عەبدوڵاڵ :ئەركی ئەم ژوورە زۆر قورسە دەتوانم بڵێم یەكێكە لە كۆڵەكە سەرەكییەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان ،ئەركەكانی ناو حكومەتە، چونكە بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بنەمای چاكسازیو خەڵكی شیاو بۆ شوێنی شیاو كاری كردووە ،لەوانە هەندێك هەڵە كرابێت ،دەكرێت چاك بكرێت ،هەندێك كارەكتەرمان لە بەرنامەی گۆڕان الیداوەو چونەتە الی الیەنەكانی تر ،پێموایە ئەمە هەڵەیەكە بزوتنەوەی گۆڕان كردویەتی، بەاڵم لەمەودوا دەكرێت وردتر ئیشی لەسەر بكرێت ،لەبەرئەوە ئەم ژوورە یەكێكە لە كۆڵەكە سەرەكیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان. زەمەن :پێتوانییە جڤاتی نیشتمانی
ئیشێكی نادەستوری كرد؟ چونكە گۆڕینی وەزیفەی ژوورو كەمكردنەوەو زیادكردنی لە دەسەاڵتی كۆنگرەیە؟ كاوە عەبدوڵاڵ :نەخێر بەپێی دەستور جڤاتی نیشتمانی دەتوانێت هەم رێكخەری ژوورەكان دابنێت هەم گۆڕانكاریان تێدا بكاتو ژوورێك بكات بە دوو ژوور. زەمەن :ئێستا سیفەتی ئەندامی جڤاتی نیشتمانیشتان هەیە ،مووچەكەتان چەندە كە بەهۆی وەرگرتنی ئەو پۆستەوە گۆڕان دەتانداتێ؟ كاوە عەبدوڵاڵ :پێشتر بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بوومو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش بووم ،پێشتر 15كەس ئەندامی ژووری پەرلەمانو حكومەت بوون ،ژوورەكەمان هیچ نەسریەیەكی نیەو یەك كەسیشمان وەكو فەرمانبەری نوسینگە كار دەكات بەتەنیا ئەو موچەی هەیەو كەسی ترمان موچەی نیە ،خۆبەخشانە كار دەكەینو زۆربەمان خانەنشینینو خۆشمان ئەم بزوتنەوەیەمان هەڵبژاردووە ،ناكرێت ئێمە موچەخۆری حزبو حكومەتیش بین. زەمەن :كەی پۆستەكانی تر لە حكومەت وەردەگرن؟ كاوە عەبدوڵاڵ :ئێمە كێشەمان هەیە هەم لەگەڵ پارتی هەم لەگەڵ یەكێتی، رێككەوتنمان هەبووە لەگەڵیاندا بەاڵم
دیارە رێگری هەیە ،لە زۆربەی شوێنە دواكەوتووەكانی جیهاندا وەرگرتنی پۆست پێویستی بەماوەیەكی زۆرو سەبری زۆرو مفاوەزات هەیە ،دەستبەرداربوونی پۆست الی پارتیو یەكێتی زۆر قورسە ،لە فەرمانگەكانی حكومەتدا هەندێك پۆست ماوە وەرماننەگرتووە ،هەر بۆ نمونە لە هەڵەبجە هیچ پۆستێكمان وەرنەگرتووە كە یەكێكیان قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە. زەمەن :متمانەتان بە پارتی هەیە هەموو پۆستەكانتان پێبدات؟ كاوە عەبدوڵاڵ :هەم یەكێتیو هەمیش پارتی هەندێك پۆستیان داوە بە بزوتنەوەی گۆڕان ،لە سلێمانی هەندێك قایمقامو پارێزگارو بەڕێوەبەری گشتیمان هەیە ،هەردووكیان پۆستیان پێداوین بەاڵم تائێستا هەموو ئەو پۆستانەمان وەرنەگرتووە كە گفتوگۆمان لەسەر كردو رێككەوتوین لەسەریان .لە حكومەتی هەرێم وەزیرو بریكاری وەزیریشمان وەرگرتووە لەچەند رۆژی داهاتوودا دەستبەكاردەبنو ئەو برادەرانەی تریش كە پێشتر لە حكومەت بوون گەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان .بۆ راوێژكارو بەڕێوەبەرە گشتیەكان گفتوگۆمان لەگەڵ پارتی هەیە كێشەیەكیش هەبێت قابیلی چارەسەركردنە. زەمەن :ماوەیەكی زۆرە نزیك بۆتەوە لە پێنج ساڵ كۆمەڵێك نوێنەرتان لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و قایمقام و مدیر ناحیەدایە لە سلێمانی ،بەرنامەتان چیە دەمێننەوە یان دەگۆڕدرێن؟ كاوە عەبدوڵاڵ :بەڵێ بەرنامەیەكی تۆكمەمان هەیە بۆ ئاڵوگۆڕ لە پۆستەكاندا پێشتریش بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەتو بەرزنجەمان ئاڵوگۆڕ كردووە ،لەوانەشە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئاڵوگۆڕ بە هەندێ پۆستی تر بكەین ،هەندێكیشان بگۆڕدرێن. زەمەن :یەكێتی زوو زوو لە زاری هەندێك لە بەرپرسانیانەوە داوای پۆستی پارێزگارتان لێدەكەنەوە؟ كاوە عەبدوڵاڵ :ئێمە الریمان نیە لەو رێككەوتنەی لەگەڵ یەكێتی هەمانە، بەداخەوە ئەوان كەمتەرخەمبوونو بەیەك ئەجێندا نایەنە ناو كۆبونەوەكانەوە زۆرجار رێككەوتنمان هەبووە لەناوخۆیاندا تێكیانداوە ،ئێمە ئامادەین هەموو رێككەوتنەكانی نێوانمان جێبەجێ بكەین.
چاکسازى ..لە داواى شەقامەوە بۆ ئەرکى حکومەت شیکارى :عەبدوڵاڵ رێشاوی “چاکسازى وەک یارى گەیاندنى نامە لە شەقامەوە دراوەتە دەست حکومەت و پەرلەمان”. لەوانەیە ئەوە جێگەى پرسیار بێت بۆچى لە لوبنان و عێراق و زۆر شوێنى تر خۆپیشاندانى جەماوەریى بۆ داواى چاکسازى و گۆڕانکارى ئەنجام دەدرێت ،بەاڵم شەقامى کوردستانى لە بێدەنگى و ئارامیدایە؟ ئایا هەرێمى کوردستان پێویستى بە چاکسازى نیە؟ یان شەقامى کوردستانى لە داواى چاکسازى بێهیوا بووە ،یان بۆیە بێدەنگە ،چونکە کێشەو گیروگرفتەکانى چارەسەر بووە؟ لەو هەینیەى لە بەغدا خۆپیشاندان بۆ داواى چاکسازى و خزمەتگوزارى دەستپێدەکات ،لە کوردستان ماراسۆنێک رێکدەخرێت ،ئایا ئەمە ماناى ئەوەیە کە کوردستان بێ کێشەیە؟ شەقامى کوردى لە چاکسازی بێهیوا نەبووەو خەون بە واڵتێکى باشترەوە دەبینێت ،لە راستیدا هەرێمى کوردستان بێ کێشە نیە ،چین و توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگاى کوردى بێ رەخنەو گازەندە نین لە دەسەاڵتى کوردیی. سیستمى حوکمڕانى و پرسی دادگەریى و یەکسانى و هەموو ئەو بابەتە مادیى و مەعنەویانە هێشتا بابەتى گرنگن الى هاواڵتیان. ئەو بێدەنگییەى ئێستا لەناو شەقامى کوردیدا هەیە هۆکارى خۆى هەیە لەوانە: یەکەم :شەقامى کوردی بە ئەرکى خۆى هەستاوە بیرکردنەوەى دەستەجەمعیی خەڵکى کوردستان ئەوەیە کە ئەو لەپێناو ئەنجامدانى چاکسازیى بەئەرکى خۆى هەستاوە.
خۆپیشاندانى گەورەو بەرفراوانى ئەنجامداوە)17( ،ى شوبات و خۆپیشاندانى فەرمانبەران و مامۆستایان لە سلێمانى و هەولێرو هەڵەبجەو سۆران و زۆربەى شارەکانى تر. شەقامى کوردى بە نوخبەو خەڵکى ئاساییەوە ،بەردەوام رەخنەى گرتووەو بێدەنگ نەبووە بەتایبەت لە چەند ساڵى رابردوودا. پرۆسەکانى بەشداریى هەمیشە هەڵبژاردنى کردووەو تەرازووى هێزى لەناو دەسەاڵتى بەڕێوەبردندا دەستکارى کردووە. هێزى نوێ و جیاوازى رەوانەى پەرلەمان
و سێکتەرەکانى ترى ناو حکومەت کردووە. ئەو هێزانەى بەڵێن و دروشمى چاکسازیان لە دەست و دەمى ئەم وەرگرتووە ئێستا ئەوان سێکتەرەکانى پەرلەمان و حکومەت بەڕێوە دەبەن و ئیدى ئەرکى ئەوان دەستیپێکردووە بۆ ئەنجامدانى چاکسازى. دووەم :دانپێدانانەکانى دەسەاڵت بە پێویستیى چاکسازى هەڵوێستى دەسەاڵتى هەرێمى کوردستان، بەرامبەر پرسی چاکسازى بە سێ قۆناغدا تێپەڕ دەبێت: قۆناغى یەکەم :قۆناغى ئینکارکردنى پرسەکە ،لەم قۆناغەدا کە دەگەڕێتەوە بۆ
پێش دروستبوونى ئۆپۆزسیۆن و بەهێزبوونى ناڕەزایەتییەکانى خەڵک ،دەسەاڵتدارانى هەرێم ئینکارى بوونى گەندەڵییان دەکردو تەنانەت ئەزمونى حکومەتى هەرێمى کوردستانیان وەک نمونەیەک لە ناوچەکەو رۆژهەاڵتى ناوەڕاست باس دەکرد. قۆناغى دووەم :قۆناغى داننان بە بوونى گەندەڵیی و پێویستى چاکسازى ،ئەم قۆناغە وردە وردە لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە ناڕەزایەتییەکانى خەڵک زیاد دەکات و هێزى ئۆپۆزسیۆن و میدیاى رەخنەگر بەتایبەت لە سلێمانییەوە پەیدا دەبێت. لەم قۆناغەدا دەسەاڵتى کوردی دان
بە بوونى گەندەڵى لە دامودەزگاکانداو پێویستى ئەنجامدانى چاکسازى دەنێت و داوا لە ئۆپۆزسیۆنیش دەکات بەشداریی لە حکومەتدا بکات ،تا پێکەوە چاکسازى ئەنجام بدەن. قۆناغى سێهەم :گواستنەوەى ملمالنێ لەسەر چاکسازى بۆ ناو حکومەت و پەرلەمان و ئیدارە لۆکاڵییەکان. لەو قۆناغەدا کە قۆناغى بەشداریى ئۆپۆزسیۆن بوو لە پەرلەمان و حکومەت و پارێزگاکان ،پرسی چاکسازى بوو بە بابەتێک بۆ ملمالنێ لەنێوان “ئۆپۆزسیۆن” و دوو هێزى سەرەکى ناو دەسەاڵت. بەشێوەیەکى گشتى لەم قۆناغەدا هەندێ کار کرا ،بەاڵم هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن نەیانتوانى بەتەواوى سەرکەوتوو بن و پرۆژەى چاکسازى بکەن بە ئەمرى واقیع. خەڵک ئەرکى ئەنجامدانى بەو کەسانە سپاردووە کە لە حکومەت و پەرلەمان نوێنەرایەتى دەکەن ،ئێستا لەپاش چوونى هێزى جیاواز بۆ ناو سێکتەرەکانى حکومەت و داننانى خودى دەسەاڵت بەپێویستى ئەنجامدانى چاکسازى ،ئیدى ئەنجامدانى چاکسازى لەم قۆناغەدا ئەرکى دەسەاڵتە بە حکومەت و پەرلەمانەوەو بە هەموو هێزە جیاوازەکانیشەوە ،نەک ئەرکى خەڵکى رەشو رووت. ئێستا ئەرکى چاکسازى دەکەوێتە ئەستۆى ئەو کەسانەى خەڵک ناردونى بۆ پڕکردنەوەى پۆستەکانى حکومەت و پەرلەمان. خەڵک دەپرسن :ئەگەر خۆمان دیسانەوە بێینەوە سەر شەقام ئەى کەواتە ئەوانمان بۆچى ناردووە؟ سێهەم :ترسی خەڵک و هێزەکان لە دروستبوونى پشێویى مۆڵەتدان بە حکومەت بۆ ئەنجامدانى چاکسازى و نەبوونى خۆپیشاندان لە شەقامى کوردیدا لە بەشێکیدا پەیوەندى
بە ترسی خەڵک و هێزەکانیشەوە هەیە لە دروستبوونى پشێوى زیاتر لەناو ماڵى کوردیدا کە پێیانوایە کۆمەڵگەیەکى ماندوەو بەرگەى کارەساتى دیکە ناگرێت. چاکسازى تەنها دروشم نییە ،بەڵکو کۆمەڵێک كارى رۆژانەى کە دەبێت بەشێوەیەکى پراکتیکى ئەنجام بدرێت. چاکسازى بەشێوە پراکتیکییەکەى دەبێت لەناو دەسەاڵتەوە بکرێت ،هەرچەندە خەڵک و شەقامیش پەیام بنێرن و زەرورەتى چاکسازى دووپاتبکەنەوە ،بەاڵم دواجار هەر دەبێت لەناو خودى دەسەاڵتەوە چاکسازیبەکە بە شێوە پراکتیکییەکەى ئەنجام بدرێت. چونکە چاکسازى تەنها دروشم نییە، بەڵکو کۆمەڵێک ئیشى رۆژانەى وردەکارانەیە کە دەبێت بەشێوەیەکى پراکتیکى ئەنجام بدرێت. ئێستا خەڵک وەک یارى نامەبەر بە ئەرکى خۆى هەستاوەو نامەى چاکسازى گەیاندووەتە یاریزانەکانى هێڵى پێشەوە کە بریتین لە پەرلەمانتاران وەزیرەکان و هێزەکانى ناو حکومەت. بۆیە ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەوان ئەمە دەکەن یان دیسانەوە خەڵک ناچاردەکەن بێنەوە سەر شەقام و باجى چاکسازى بە خەڵکى رەشو رووت و گەنجان دەدەن؟ گەڕانەوەى پرسی چاکسازى بۆ شەقام ئێستا خەڵک چاوەڕێى حکومەت و پەرلەمان و کارەکتەرەکانە ئەرکى پڕۆسەى چاکسازى تەواو بکەن و بە ئەرکى خۆیان هەستن. بەاڵم ئەگەر ئەوانیش لەم قۆناغەدا ئەمە نەکەن ئەوا گریمانەى ئەوە لە ئارادایە کە جارێکى تر جوڵەى کۆمەڵگەى کوردی لە سااڵنى داهاتوودا بۆ چاکسازیى ،لە شەقامەوە دەستپێبکاتەوە. لە سبەی وەرگیراوە
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
5
لەناو یەكگرتوو مشتومڕی جیاكردنەوەی بانگەوازو سیاسەت گەرمە
“پێویست دەكات یەكگرتوو ٪80لە پەروەردەو ٪20یشی لە سیاسەت رۆڵ ببینێت” زەمەن :بەپێی بڕیاری یەكگرتووی ئیسالمی كوردستان كۆنگرەی یەكگرتوو شەش مانگ بەر لەوادەی خۆی دەبێت ببەسترێت ،ئێستاش یەكگرتوو لەسەر هەمان بۆچونیەتیو دەیەوێت لەمانگی داهاتوو كۆنگرە ببەستێت؟ موسەننا ئەمین :یەكگرتوو ،یەكێك لەتایبەتمەندییەكانی ئەوە بووە ،رێزی لەبڕیارەكانی خۆی گرتووەو پابەند بووە بەكاتی بەستنی كۆنگرەكانی مەگەر كۆنگرەی پێشخستبێت نەك دوای بخات .پێشخستنی ئەمجارەی كۆنگرەی یەكگرتوو پەیوەست بوو بەو بارودۆخەی كە هاتە پێشەوە بۆ یەكگرتوو .بەهۆی نالەباری بارودۆخی كوردستانو هەبوونی تەزویر لەهەڵبژاردنەكان. گواستنەوە لەقۆناغی بەشداری لەحكومەت بۆ قۆناغی ئۆپۆزسیۆن بوون .بەهۆی ئەو پاشەكشەیەی لەدەنگەكانی یەكگرتوو هەبوو ،جا چ بەتەزویر بێت یا بەحەقیقی دەنگی یەكگرتوو كەمی كردبێت .هەموو ئەوانە وا پێویستی دەكرد یەكگرتوو وەك هەڵوێستێك كۆنگرەی خۆی پێش بخات. بەاڵم ئێستا لەم گۆڕانكارییە ریشەییانەی لەعێراقو ناوچەكە روو دەدەن ،ئەگەری دەستكاریكردنی ئەو وادەیە هەیە .بەاڵم تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دواخستن، چونكە هەموو ئامادەكارییەكانی بۆ بەستنی كۆنگرە تەواو كراون .بۆ ئەوەی كۆنگرەی لەمانگی داهاتوو ببەسترێت ،ئەگەر شتێكی دیاریكراو روونەدات یەكگرتوو هیچ بیانویەكی نییە بۆ دواخستنی كۆنگرەو كۆنگرەی خۆی دەبەستێت. زەمەن :گۆڕانكارییەكی ریشەیی لە كۆنگرەی یەكگرتوو دەكرێت؟ موسەننا ئەمین :وەكو گۆڕانكاری لە كۆنگرە دەزانرێت ،بەاڵم تا ئێستا لەنگەرمان نەگرتووە لەسەر بیرۆكەیەكی دیاریكراو بۆ چۆنیەتی بەرێوەبردنی یەكگرتوو لەداهاتوودا. سەرەكیترین بابەت كە ئێستا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت لەناوخۆی یەكگرتوودا بابەتی جیاكردنەوەی دەعوەو بانگەوازە لەگەڵ كاری سیاسیدا .تا ئێستا یەكگرتوو ئەم دوو كارە بەیەكەوە ئەنجام دەدات، بەاڵم ئێستا بیركردنەوەو رایەكی بەهێز
هەیە كە ئەم دوو بوارە جیا بكرێتەوە .من خۆشم یەكێك لەپشتوانانی جیاكردنەوەی كاری دەعوەو سیاسەت .ئەمەش بەراستی گۆرانكارییەكی گەورەو ریشەییە لەكاری یەكگرتوودا ،دەبێت یەكگرتوو دەستكاری ستراكچەری خۆی بكات ،دەستكاری پێناسەو پالنی خۆی بكات .تا دەگاتە دەستكاری شێوازی سەركردایەتی ،بەاڵم تا ئێستا بەتەواوەتی روون نییە كە كامە بۆچوون لەكۆنگرە پەسەند دەكرێت ،رەنگە ئەمەش ببێتە هۆكاری دواخستنی كۆنگرە ،دەڵێم رەنگە ببێت نەك دەبێت. زەمەن :بۆچی بابەتی جیاكردنەوەی دەعوەو سیاسەت نابەن بۆ ناو كۆنگرەو لەوێ بڕیاری كۆتایی لەسەر بدەن ،بۆچی دەتانەوێت سەركردەكانی یەكگرتوو پێش وەختە لەسەر شێوازێك رێكبكەون ئینجا بچنە كۆنگرەوە؟ موسەننا ئەمین :ئێمە رێككەوتنی پێش وەختەو باڵ و ئەو شتانەمان نییە. ئێمە باس لەپرۆژەیەك دەكەین كە دەبێت سەركردەكانی یەكگرتوو ،خاوەن بڕیارەكانی یەكگرتوو روئیامان روون بێت ،چونكە دەبێت پرۆژەیەك ببەین بۆ كۆنگرە تا كاری لەسەر بكرێت .ئەو پرۆژەیەی دەبرێت بۆ كۆنگرە
دەبێت ئەو ستراكچەرەی ئێستا یەكگرتوو هەیەتی بەتاڵ ببێتەوەو تەركیزی بچێتە سەر پەروەردەكردن
ئەندامی ئەمین، موسەننا سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسالمی كوردستان ،یەكێكە لەو بەرپرسانەی یەكگرتوو كە پشتیوانی جیاكردنەوەی كاری بانگەواز لە كاری سیاسی دەكاتو دەڵێت“ :هەموو یەكگرتووەكانیش ئێستا باوەڕیان وایە ئەمە دوو كایەی جیاوازن”. موسەننا ئەمین ،لەم چاوپێكەوتنەی “زەمەن”دا ،وتی“ :تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دواخستنی کۆنگرەو هەموو ئامادەكارییەكان تەواو كراون”. سازدانی :ئیبراهیم عەلی دەبێت الیەنی كەم سەرەتاكانی دیار بێت. ئەگەر سەركردەكانی یەكگرتوو لەبارەی دەعوەو سیاسەتەوە لەسەر یەك بۆچوون كۆكبن ،كارەكانی كۆنگرە ئاسان دەكەین، بەاڵم ئەگەر هەر نەشگەیشتین بەسیغەیەكی هاوبەش ،ئەوا دەتوانین بەدوو بۆچونەوە بچینە كۆنگرەو كۆنگرە ئەو پرسە یەكالیی بكاتەوە .بەاڵم ئەركی سەركردایەتی ئەوەیە پێش ئەوەی بڕوات بۆ كۆنگرە روئیاو ئایندەی حیزبی دانابێت ،بەاڵم كە داشیدەنێت لەكۆنگرە مەجالی دەستكاری كردنی هەیە، الیەنی كەم بەر لەوەی بچینە كۆنگرە خۆ دەبێت روئیایەك پێشكەش بكەیت .ئەو روئیایەش یان دەبێت هەمووان لەسەری كۆكبن ،یان كۆی پێشنیارەكان لەدوو بیرۆكە یان سێ بیرۆكە كورت بكرێتەوە. زەمەن :ئێستا بەهێزترین سیناریۆ بۆ چۆنیەتی بەرێوەبردنی یەكگرتوو كامەیە؟ موسەننا ئەمین :بەبۆچۆنی من سیناریۆی باشو بەهێز بۆ یەكگرتوو هەم بۆ كۆمەڵگە ئەوەیە ،كە یەكگرتوو پرسی سیاسەت بداتە دەست دەستەبژێرێكی خۆییو خەڵك، بۆ ئەوەی لەسەر میساقو بەڵێننامەیەك رێكبكەون ،بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵكی دەرەوەی یەكگرتووش رێكبكەون لەسەر كۆمەڵێك ئامانجی سیاسی كە دابینكردنی
عەدالەتی كۆمەاڵیەتییو دیموكراسییە بۆ كۆمەڵگە. دەبێت ئەو ستراكچەرەی ئێستا یەكگرتوو هەیەتی بەتەواوی بەتاڵ ببێتەوەو یەكگرتوو تەركیزی بچێتە سەر پەروەردەكردنی كۆمەڵگەو تاكەكانی كۆمەڵگە ،كار بۆ زیندووكردنەوەی بەهاكانی كۆمەڵگەو ئیسالحی كۆمەڵگە بكات ،یەكگرتوو لەو بوارەدا زۆر دەست رەنگینەو هەم زۆری پێیە بۆ كۆمەڵگەو هەم كۆمەڵگەش پێویستی زۆری بەو جۆرە كاركردنەیە لەپێناو دروستكردنی تاكی تەندروست ،بەبڕوای من یەكگرتوو وا پێویست دەكات %80ی گرنگی خۆی بدات بەبواری پەروەردەییو%20یشی لەبواری سیاسی رۆڵ ببینێت لەگەڵ تەواوی ئەوانەشی لەرووی ئایدۆلۆجیشەوە لەگەڵ یەكگرتوو جیاوازن كار بكات ،بۆ ئەوەی كارێك بكەن لەپێناو ئەنجامدانی چاكسازی سیاسی لە هەرێمی كوردستان. زەمەن :دەتانەوێت بە چ میكانزمێك ئەو دوو بەشە پێكەوە ببەستنەوە؟ یانی ئەو كەسانەی لە بەشە پەروەردەییەكەی یەكگرتوو كاردەكەن ،چ میكانزمێك بەبەشە سیاسیەكەیان دەبەستێتەوە؟ یا تەنیا دەتانەوێت واجیهەیەكی نوێی سیاسی بێننە ئارا بۆ یەكگرتوو؟
موسەننا ئەمین :ئێمە باوەڕمان بەواجیهەو شت نییە ،ئەو گۆڕانكارییەی ئێمە باسی دەكەین باسی دروستكردنی واجیهەی سیاسی نییە ،باوەڕمان بەوە نییە گروپێك لە پشتەوە كار بكاتو گروپێكیش لەواجیهەدا كاری سیاسی بكات ،باوەڕمان بەوە نییە ،ئاراستەی سیاسیمان هەبێت لە پشتەوە لەالیەن بەشە پەروەردەییەكەوە كۆنتڕۆڵ بكرێت ،ئەمە كارێكی دواكەوتوانەو بێ بەرهەمە ،لەو كاتەدا تەنیا یەكگرتووەكانی لێ كۆدەبێتەوە. ئەمەش ئەسڵەن پێویستی بەجیاكردنەوەی دەعوەو سیاسەت نییە ،ئەوەی ئێمە باسی دەكەین ئەوەیە كە كۆمەڵێك سەركردەی یەكگرتوو لە بواری سیاسیدا كارامەن لەگەڵ ئەو خەڵكەی كە لەناو كۆمەڵگە ئایدۆلۆجیای جیاوازیشی هەبێت ،بێن كارێكی هاوبەشی سیاسی بكەن ،ئەوەی ئێمە باسی دەكەین هێزێك دروست ببێت یەكگرتوو پشتیوانی بكات نەك كۆنترۆڵی بكات. زەمەن :یانی تۆ دەتەوێت دوو حیزبی جیاوازو دوو تایتڵی جیاوازبن؟ موسەننا ئەمین :بەڵێ دوو تایتڵی جیاوازو دوو رێكخستنی جیاوازییان دەبێت، دوو سەركردایەتی جیاواز ،دوو باخەڵی جیاواز ،دوو پالنی جیاوازییان هەبێت .هەموو شتێكیان جیاواز بێت ،چونكە ئێمە پێمان
وایە ئەمە دوو پسپۆڕی جیاوازە ،هەموو یەكگرتووەكانیش ئێستا باوەڕیان وایە ئەمە دوو كایەی جیاوازن ،بەاڵم لەقۆناغی رابردوو نەمانتوانیوە جیای بكەینەوە ،ئەزمونێكمان تاقیكردووەتەوە ئێستاش ئەو ئەزموونە كێشەی بۆ دروست بووە ،كۆمەڵگەی ئێمە پێشكەوتووە ،چونكە سەردەمێك هەبوو ئایدۆلۆجیا زۆر رۆڵی هەبوو ،شوناسی ئایدۆلۆژی گرنگ بوو بۆ كاری سیاسی ،بەاڵم بەقەناعەتی ئێمە ئێستا ئەو قۆناغە تێپەڕیوە، پرۆژە بۆ كاری سیاسی گرنگترە لەشوناسی ئایدۆلۆژی. زەمەن :بەاڵم دەوترێت لەناو یەكگرتوو ئێستا بۆچونێك هەیە ،ئەو دوو بوارە جیابكرێنەوەو چەترێك هەبێت بۆ كۆكردنەوەیان واتە لەژێر سەركردایەتییەكی هاوبەشدا بنو كەسێك سەرپەرشتی گشتی بێت بۆ هەر دوو بوارەكەو هەر یەكێكیش لەو بوارانەی تۆ باسی دەكەی بەرپرسێكی جیاوازی هەبێت؟ موسەننا ئەمین :ئەو پرۆژەیەی ئێستا ئێمە كاری بۆ دەكەین ئەوەیە كە هیچ چەترو شتێكی نەبێت ،بەڵكو هەردوو كارەكە بەتەواوی سەربەخۆبن ،ئەگەر كارەكە سەربگرێتو بەر بگرێت ،كارێك نابێت بۆ یەكگرتوو ،بەڵكو كارێك دەبێت بۆ كۆمەڵگەی كوردستان بەگشتی ،دەستو قاچو باڵی كەس نابێت ،تەنیا پرۆژەی خۆی دەبێتو كراوەش دەبێت بۆ هەر كەسێك كە بیەوێت ئەندام بێت لەو كارە .بەاڵم ئێمە تا ئێستا لەگفتوگۆو راوێژداین لەسەر ئەو بابەتەو نەگەیشتوینە سەر بڕیارێكی یەكالكەرەوە .ئەو بۆچونەی تۆش باسی دەكەی ،تا ئێستا لەناو یەكگرتوودا هەیەو هەندێك كەس هەیە پێیانوایە دەبێت وەكو قۆناغی یەكەم ،سەركردەیەك هەبێت بەرپرسی یەكەمی هەردوو بوارەكە بێت، واتە رەمزێك تەنیا لەسەرەوە سەرپەرشتی هەردووكی بكات ،بەڵكو تەنیا لەخوارەوە جیا ببنەوە ،ئێمە لەجەوێكی زۆر تەندروستو بێ باڵ باڵێنینو بەهێمنی گفتوگۆ دەكەین تا دەگەینە ئەنجامێك ،لەسەر ئەو بابەتە چەندین كۆبونەوەی سەركردایەتی كراوەو تا ئێستاش لەسەر ئەو بابەتە بەردەوامین لەسەر كۆبوونەوەكەنمان.
هەزاران دەنگی فەوتاوی کورد دەگەڕێندرێتەوە بەهادین یوسف سکااڵیەکی کردنەوەی یەکالیی پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان ،دەنگی فەوتاوی هەزاران کورد دەگەڕێنێتەوە ،کە پێشتر بەهۆی کۆت و بەندەکانەوە مەترسییان لەسەر بوو. 12ی ئەم مانگە ،دادگای بااڵی فیدراڵی عێراق لەسەر سکااڵیەکی پەرلەمانی کوردستان چوار مادەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقی هەڵوەشاندەوە ،کە تایبەت بوون بە دەنگدانی کوردو ئاوارەکان بەتایبەتی لە سنوری هەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا. تانەکەی پەرلەمانی کوردستان کە لەسەر مادەکانی سێ و 12و 16و 17 تۆمارکرابوون ،پەسەندکراو دادگا سەرجەم مادەکانی بە نادەستووریی و نایاسایی لەقەڵەمداو هەر چواریانی هەڵوەشاندەوە. بەپێی مادەی 12ی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان ،کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی پابەند کردبوو بە وردبینی تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای کەرکوک و هاوتاکردنی هەردوو تۆماری کۆبۆنی خۆراک و رەگەزنامەی شارستانی و هەر ناوێک لە هەردوو تۆمارەکە هاوتا نەبوون، دەسڕدرانەوە. بەهۆی سیاسەتی تەعریبی رژێمی پێشووی عێراقەوە ،دەیان هەزار هاواڵتی دوای راگواستنیان لە کەرکوک ،تۆماری رەگەزنامەیان گواسترابووەوە سەر هەولێرو سلێمانی ،بەاڵم دوای زیاتر لە 16ساڵ لە رووخانی ئەو رژێمە ،هێشتا تۆمارەکانیان نەگەڕاوەتەوە سەر کەرکوک. شەمسەدین مەحمود ،لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی،
بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، ئاوارەکانی کەرکوک، لە سلێمانی و هەولێرو هەر شوێنێک لێ نیشتەجێ بن سندوقیان بۆ دادەنرێت ،دەتوانن دەنگبدەن
هێشتا تۆماری هەزاران هاواڵتی کورد نەگەڕاوەتەوە بۆ کەرکوک بۆ “زەمەن” وتی“ :بەپێی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بەراوردکردنی نفوس و فۆڕمی خۆراک دەبووە هۆی سوتانی ژمارەیەکی زۆر دەنگی کەرکوک ،پێشتر کۆمەڵێک ناوچە لەسەر کەرکوک بووە ،وەک چەمچەماڵو قادرکەرەم و قەرەحەسەن، ئێستاش نفوسیان گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی و هەولێرو تائێستا نفوسەکەیان نەگەڕاوەتەوەو تەنها کۆبۆنی خۆراکیان کەرکوکە ،بەپێی ئەو بڕگەیە مافی دەنگدانیان دەفەوتا. بەپێی هەندێک ئاماری نافەرمیی
ژمارەی ئەو کەسانەی تائێستا نفوسیان نەگەڕاوەتەوە بۆ کەرکوک زیاتر لە 15 هەزار دەنگدەری کوردە. پێشتر بەپێی مادەی 140ی دەستوری عێراق ،زیاتر لە 50هەزار خێزانی کوردی راگوێزراو سودمەندبوون و دەبوو تۆماری رەگەزنامەیان بگەڕێندرایەتەوە کەرکوک ،بەاڵم بەشێکیان تەنها کۆبۆنی خۆراکەکانیان گەڕاوەتەوە کەرکوک و تائێستا تۆماری نفوسیان نەگەڕاوەتەوە. لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەریش هەزاران خێزان لە کەرکوک و خورماتوو
و ناوچەکانی دەشتی نەینەوا ئاوارەبوون، بەاڵم بەپێی مادەی 16ی یاساکە مافی دەنگدانیان دەفەوتا ،لەبەرامبەردا مافی دەنگدانی دەدا بەو کەسانەی لە دوای شەڕی داعشەوە لە حەویجەو ریازو ناوچەکانی دیکەی باشورو رۆژئاوای کەرکوک ئاوارەی ناو شارەکە بوون، دەیانتوانی لەناو کەرکوک دەنگبدەنو وەک دەنگدەری شارەکە ئەژمار بکرێن. لەبەرامبەردا بەپێی بەدواداچوونەکانی “زەمەن” زیاتر لە 50هەزار کەس کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە کەرکوک ئاوارە بوون،
هێشتا نەگەڕاونەتەوە شارەکەو بەپێی یاساکەی پێشوو مافی دەنگدانیان لێ دەسێندرایەوە. دوای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ،سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا باڵویکردەوە؛ لهمانگی حهوتی ئهمساڵ ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق یاسای ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكانی ههموار كردهوه ،بهجۆرێك كه لهگهڵ دەقەکانی دەستووری عێراقدا کۆک نەبوو و بەهۆیەوە ژمارهیهكی زۆری هاواڵتیان له مافی دهنگدان بێبەش دەبوون بەتایبەت ئەو هاواڵتییە کوردانەی کە لە ناوچەکانی خۆیان ئاوارەبوون و لەئێستادا ناتوانن بگەڕێنەوە ،ئەوانەشی تۆماری شارستانی و کارتی خۆراکیان هاوتا نییە، کە لە هەردوو باردا هەزاران کوردستانی لە
مافی دەنگدان بێبەش دەبوون. جەمال حەوێز ،جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان بۆ “زەمەن” وتی“ :بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، ئاوارەکانی کەرکوک ،لە سلێمانی و هەولێرو هەر شوێنێک لێ نیشتەجێ بن سندوقیان بۆ دادەنرێت ،دەتوانن دەنگبدەن”. دادگای فیدراڵی هەردوو مادەی سێ و 17ی هەموارەکەشی رەتکردەوە ،کە بەپێی مادەی سێ :دەنگدەر ئەو کەسەیە کە کارتی بایۆمەتری درێژمەودای هەیەو لە دەنگدان پشت بەو کارتە دەبەسترێت تەنیا لەو شوێنانە نەبێت کە رێژەی بایۆمەتری ناگاتە %75و بەپێی مادەی 17ەش فەرمانبەران ناچاردەکات ببەنە خاوەنی کارتی بایۆمەتری ،چونکە وەک بەڵگەنامەیەکی رەسمی کاری پێدەکرێت. عەبدولباست دەروێش ،وتەبێژی کۆمیسیۆنی کەرکوکی ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ “زەمەن” ئاشکرای کرد؛ زیاتر لە %68ی ناوی دەنگدەران لە تۆماری بایۆمەتری لە پارێزگای کەرکوک تۆمارکراوەو ژمارەی دەنگدەران گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 112 هەزارو 928کەس و پڕۆسەکە بەردەوامەو کۆتاییەکەی دیاری نەکراوە ،رەنگە تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو بەرەوام بێت. سەبارەت بە وردبینی تۆماری دەنگدەرانیش ،عەبدولباست دەروێش رایگەیاند :تۆماری بایۆمەتری خۆی پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە ،چونکە لەو پڕۆسەیەدا گواستنەوەی بنکەو ناوەندی تۆمار دەکرێت و ناوی مردووان دەسڕدرێتەوەو ئەوکەسانەی لەدایکبووی 2002 ،2001 ،2000ن بۆ تۆمارەکە زیاد دەکرێت ،لەبەرئەوە خودی پڕۆسەکە وردبینی و پاککردنەوەیە ،پێویستی بە هیچ رێکارێکی دیکە نییە.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
4 پڕۆژەی نەوشیروان مستەفا بۆ یەكخستن و بێالیەنكردنی هێزەكانی پێشمەرگە
وهزارهتیپێشمهرگه
یهکهم،پێشمهرگهوحیزبایهتی .1.1رێکخستنورێکخراوهحیزبیهکانیلهناوههموداوودهزگاو یهکهکانیوهزارهتیپێشمهرگهداقهدهغهبکرێ. .1.2بارهگاوئۆفیسیحیزبهکان،لهژێرههرناوێکدابێ،له ناووهزهراتودهرهوهیداولهناوههمویهکهکانیهێزیپێشمهرگهدا دابخرێ. .1.3بههیچجۆرێنابێئابونهیحیزبیلهموچهیمانگانهی پێشمهرگهوکارمهندهکهببڕدرێ. .2ههموئهوانهیبههۆیئهمبڕیارهوهبێکارئهمێننهوه: .2.1موچهیانبهردهوامبێتائهچنهسهرکارێکیتر. .2.2یاخانهنشینبکرێن. .2.3لهوهزارهتدایانلهههرجێیهکیتریخۆیبیهوێکارێکی شایستهیخۆیپێبسپێردرێ. .3سهرپێچیکارسزابدرێ:یهک،بهحهبسبۆماوهیهکدیاری بکرێ.دوغهرامهیمالی.
دوهم،پێشمهرگهوتهزکیه
.1بۆوهرگرتنیکهسێبه پێشمهرگه،بۆوهرگرتنیلهکولێجی سهربازی،دهورهیعهسکهری،بۆپێسپاردنیپلهوپایهیعهسکهریو ئیداری،تهزکیهیحیزبی،راسپارده،واسیتهبهنامهیانبهتهلهفۆن وئیمێلوههرهۆیهکیتر(کهسیانئۆرگانیحیزبیبیکا)قهدهغه بکرێ. .2سهرپێچیکارسزابدرێ:یهک،بهحهبسبۆماوهیهکدیاری بکرێ.دوغهرامهیمالی.
سێیهم،پێشمهرگهوفهرمان
لهدهرهوهیوهزارهتیپێشمهرگهههبونیههریهکهیهکیپێشمهرگهی کهسیییاحیزبیههبێ،بهههرناوێکوقهوارهیهکبێ،قهدهغهبکرێ. ههرچیناویپێشمهرگهبێئهبێ:سهربهوهزارهتیپێشمهرگهبێ، موچهیمانگانهیلهوهزارهتیپێشمهرگهوهربگرێ،فهرمانتهنیاله کهسیدهسهاڵتداریوهزارهتوهربگرێ. .1لهباریئاساییدا:جواڵندنیهێزیگهورهلهفهوجبهرهوژوربه فهرمانیوهزیرو،لهلیوابهرهوهژوربهفهرمانیسهرۆکیئهنجومهنی وهزیرانئهبێ. .2لهبارینائاساییدا:بهفهرمانیسهرۆکیئهنجومهنیوهزیران ورهزامهندیدوسێیهکیپهرلهمانئهبێ. .3سهرپێچیکارسزابدرێ:یهک،بهحهبسبۆماوهیهکدیاری بکرێ.دوغهرامهیمالی.
چوارهم پێشمهرگهوکێشهیسیاسی
.1به کارهێنانی پێشمهرگه له کاری سیاسی دا :بۆ پرۆپاگانده یا بۆ گوشار بۆ حیزبێکی سیاسی ،له ملمالنێی نێوان حیزبهکان، دژی خۆپیشاندانی پیشهیی ،جهماوهری ،سیاسی ،له مونافهسهی ههڵبژاردنهکاندا،قهدهغهبکرێ. .2پێشمهرگه له ههمو ههڵبژاردنهکان دا مافی ههیه به ئازادی دهنگبدابهوالیهنهیخۆیئهیهوێ. .3سهرپێچیکارسزابدرێ:یهک،بهحهبسبۆماوهیهکدیاری بکرێ.دوغهرامهیمالی.
پێنجهم پێشمهرگهودهسهاڵتیتهنفیزی
.1به کارهێنانی دهسهاڵتی وهزارهت و فهرماندهکانی بۆ دهستگیرکردنوگلدانهوهوپشکنینیکهسانیعهسکهریومهدهنی، لهپشتیدهسهاڵتیقهزائیهوهقهدهغهبکرێ. .2سهرپێچیکارسزابدرێ:یهک،بهحهبسبۆماوهیهکدیاری بکرێ.دوغهرامهیمالی.
پێشمهرگهودهسهاڵتیقهزائی
.1بهکارهێنانیدهسهاڵتیوهزارهتوفهرماندهکانیبۆدهرکردنی فهرمانی گرتن و پشکنین و له پشتی دهسهاڵتی قهزائیهوه قهدهغه بکرێ. .2سهرپێچیکارسزابدرێ:یهک،بهحهبسبۆماوهیهکدیاری بکرێ.دوغهرامهیمالی. تێبینی:ئەمپڕۆژەیەلەالیەننەوشیروانمستەفاوەنوسراوە،دواتر لەساڵی2011كرابەپڕۆژەیهەرسێالیەنیئۆپۆزسیۆنیپێشووو تەسلیمیسەرۆكایەتیهەرێموحكومەتكرا.
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
لیوا حەمە رێگر ،فەرماندە لە یەكەی 80ی پارتی:
پێمان خۆشە لە هێزی حیزبەوە ببین بە هێزی نیشتمانی سەرچین ساڵح “دەبێت پێشمەرگە هێزی پاراستنی گەلو واڵتو دەسكەوتەكان بێت ،ناكرێت هێزی حیزبو الیەنو گروپەكان بێت ،دەبێ دوور بێت لە ناكۆكییو ملمالنێی ناوخۆ، بۆ مەرامی سیاسییو یەكالكردنەوەی كێشە سیاسییەكان بەهیچ شێوەیەك هێزی پێشمەرگەی كوردستان نابێ بەكار بێت”، ئەمە قسەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە ،دوای پێنج ساڵ لە بڕیارێكی پەرلەمانو سەرۆكی پێشووی هەرێم بۆ یەكگرتنەوەو یەكخستنی هێزی پێشمەرگە. سێشەممەی رابردوو 233ئەفسەری پێشمەرگە لە ئەكادیمیای زاخۆ ،دوای نۆمانگ لە مەشقو راهێنان بڕوانامەی دەرچوونیان وەرگرت. لە رێوڕەسمی وەرگرتنی بڕوانامەی دەرچوونیاندا ،نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كورستانو فەرماندەی گشتیی بەشداریكردو پێشمەرگە، هێزەكانی لە وتارێكدا جارێكی تر قسەی لەسەر یەكخستنەوەو یەكگرتنی هێزەكانی هەرێمی كوردستان كرد. فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێم ،لە كۆتایی وتارەكەیدا جەختی لە كاركردن بۆ یەكخستنی پێشمەرگەو چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە كردەوە. قسەكانی سەرۆكی هەرێم لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانی ،سەرۆكی پێشووی هەرێم، پێنج ساڵ لەمەوبەرو بە دیاریكراوی لە 14ی كانونی یەكەمی 2014دا حەوت بڕیاری دەركرد بەمەبەستی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ،بەاڵم تائێستا یەك خاڵی جێبەجێنەكراوە. لە ناوەڕۆكی بڕیارەكەدا ئاماژە بەوەكراوە“ :پێویستە هەرچی زووترە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رێكوپێكی یەكبخرێتەوە .بەشێوەیەك كە نابێت حزبایەتی تێدا بێت ،هەر هێزێك لە دەرەوەی وەزارەت هەبێت ،بە نایاسایی دەژمێردرێتو كەس بۆی نییە هێزی تازە لە دەرەوەی وەزارەت دروست بكات”. هەفتەی رابردوو لیژنەیەكی بااڵ بە ئەندامێتی جێگرانی سەرۆكی هەرێمو راوێژكارێكی سەرۆكایەتی هەرێمو وەزیری پێشمەرگەو بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەو ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەو سەرۆكی ئەركانو فەرماندەی یەكەكانی 70و 80 پێكهێنرا .كاری ئەو لیژنەیە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەیە بە لەبەرچاوگرتنی دۆزینەوەی هاوپەیمانانو پرۆژەی
هاوپەیمانان بۆ پارتی و یەکێتی؛ پێشمەرگە نەکەن بە یەک هێزی نیشتمانی کورد زەرەر دەکات
میكانیزمی یەكخستنەوەیان .هەروەها شەممەی رابردووش لیژنەكە دووەم كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا. جەبار یاوەر ،ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ،هێشتا یەكگرتنەوەی هێزەكان بە كارێكی “ئەستەم” دەزانێت، لەوبارەیەوە بە “زەمەن”ی وت“ :پرۆسەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە قورسە ،هەتاوەكو سەقامگیریی سیاسیی دروستنەبێتو حزبەكان نەگەنە ئەو رادەیەی متمانەیەكی تەواو بەیەكتری بكەن ،كە هیچ كاتێك لەكاتی ملمالنێدا دەست بۆ چەك نابەن ئەوكاتە پرۆسەكە جێبەجێ ئەبێت”. ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، وتیشی“ :بڕیاروایە لەماوەی ئەم كابینەیەدا یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە جێبەجێ بكرێت ،بەاڵم دەبێ بگەڕێین بۆ میكانیزمێكی گونجاو ،لەبەرئەوەی پرۆسەكە تەنیا هەڵوەشاندنەوەی هێز نیە ،بەڵكو رێكخستنەوەیانە لە رووی فەرماندەییو كارگێڕییو ژمێریارییەوە”. یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەساڵی 2010دەستی پێكردووە تاساڵی 2013بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگەی یەكێتیو پارتی لە چوارچێوەی 14لیوادا رێكخرانەوە ،بەاڵم لەو كاتەوە پرۆسەی یەكخستنەوەیان راگیراوە. مستەفا چاوڕەش ،بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگەی یەكێتی، و ت : “زەمەن”ی بە دراون بڕیارانەی “ئەو ن هیچیا جێبە جێنە كر ا و ن و
هیچمان نەكردووە ،ئەوەی هەیە هەموومان یەكخستنەوەی هاوڕاین مەبدەئیەن هێزی پێشمەرگە بكەین ،لیژنەیەكی بااڵ دروستبووەو بە مانگێكو دوو مانگیش ناكرێت ،لیژنەكە كۆبونەوەكان دەكاتو بەرنامە دادەنێ هەنگاو بە هەنگاو بزانین دەگەین بە كوێ”. سەبارەت بە هۆكاری یەكنەخستنەوەیان لە رابردوودا ،مستەفا چاوڕەش روونیكردەوە “هەزارو یەك كێشە هەبووە ،شەڕی داعش هەبوو باری ئابووری خراپ بووە ،گرنگ ئەوەیە ئێستا شتی باس بكەین بۆئەوەی چارەسەری كەموكوڕییەكانی ئەم هێزانە بكەین”. بەپێی ئامارە نافەرمییەكان یەكەی 80ی پارتی ژمارەیان 60هەزار پێشمەرگەیەو یەكەی 70ی یەكێتی 56هەزار پێشمەرگەیە ،هێزەكانی زێرەڤانی پارتی ژمارەیان 54هەزارو بەرگریو فریاكەوتنی یەكێتی 26هەزارە ،ئەم هێزانە تائێستا بەهێزی یەكێتیو پارتی ناسراونو موچە لە حكومەتەوە وەردەگرن. لیوا حەمە رێگر ،فەرماندەی پێشمەرگە لە یەكەی 80ی هێزەكانی پێشمەرگەی پارتی بە “زەمەن”ی وت“ :هەموو گەشبینین بە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ،پێمان خۆشە لە هێزی حزبەوە ببین بە هێزی نیشتمانی لەژێر دەسەاڵتو هەیمەنەی حزبدا نەبین ،بەاڵم ئەوەش كاتی دەوێت لەبەرئەوە یەكخستنی دوو هێزی گەورە كارێكی ئاسان نیە”. وتیشی“ :ئێستا یەكێتی بیەوێت یەكەی 70چارەسەر بكات نازانێت كێ بكاتە قاید فرقەو كێ بكاتە جێگری ،یەكێك بكات دە كەسیتر عاجز دەبێ ،لەالی پارتیش هەروایەو تەنیا ئەوە كێشەكەیە ،ئەگەر یەكێتیو پارتی بیانەوێت دەتوانن لەم كابینەیەی حكومەتدا یەكیان بخەنەوە، حكومەت ساڵێك نابێ دەست بەكاربووە قابیلە نەتوانن لە سێ ساڵی داهاتوودا ئەوە بكەن”. جگە لە بڕیارەكەی سەرۆكی پێشووی هەرێم ،لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگی دژ بە “داعش” ،پەرلەمانی كوردستان بە بریاری ژمارە ( )19لە 23ی تەموزی 2014دا تایبەت بەهێزی پێشمەرگەی كوردستان ( )21بڕیاری دەركرد. لە بڕگەی چوارەمی بڕیارەكەی پەرلەماندا هاتووە“ :پێویستە لەسەر حكومەتی هەرێم هەموو هێزەكانی پێشمەرگە لەماوەی شەش مانگ لە دەرچوونی ئەم بڕیارەوە لە چوارچێوەی وەزارەتی
پێشمەرگەدا وەك هێزێكی نیشتیمانی یەكبخات ،بەتایبەتی یەكەكانی (70و )80 ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان. شاخەوان رەئوف ،بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ،بە “زەمەن”ی وت“ :بیانووی دواكەوتنی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كێشەی میالكاتو زۆری هێزەكانە ،بەاڵم پرۆسەكە زۆر بەخاوی دەڕوات ئەوەش بۆ خاوەندارییەتیەكانیان دەگەڕێتەوە كە یەكێتیو پارتییە نەك وەزارەتی پێشمەرگە”.وتیشی“ :هاوپەیمانان پێیان وتوون هێزەكانی پێشمەرگە لە كاتێكی دیاریكراودا یەكبخرێنەوە ئەگەر ئەوە نەكرێت زەرەرمەندی یەكەم كورد دەبێ”. لە شوباتی 2017ەوە وەزارەتی پێشمەرگە بە پاڵپشتی راوێژكارانی سەربازی “بەریتانیا ،ئەمریكاو ئەڵمانیا” دەستیكردووە بە پرۆگرامی چاكسازییو رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، پرۆژەكە خۆی لە ( )35خاڵدا دەبینێتەوەو ناوی لێنراوە “پێشمەرگە لە ئایندەدا”. هەرچەندە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لە كاركردن بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەنەوە بەاڵم دەرئەنجامی كاركردن لەو پرۆژەیەدا تائێستا دیار نیە.
پرۆسەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە قورسە ،هەتاوەكو سەقامگیریی سیاسیی دروستنەبێت
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
3 رۆژنامەنووس نابێت دەستگیرو دەستبەسەر بکرێت
بەڵگەنامەیەکی گرنگی ئەنجومەنی دادوەری و رۆژنامەنووسان زەمەن بەپێی کۆنوسی کۆبونەوەیەکی نێوان ئەنجومەنی دادوەری و سەندیکای رۆژنامەنووسان و نوێنەرانی ژمارەیەک رۆژنامەی ئەهلی ،بەهیچ شێوەیەک رۆژنامەنووس دەستگیرو دەستەبەسەر ناکرێت و جگە لە یاسای رۆژنامەگەریی ،کاری بە هیچ یاسایەکی دیکە ناکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رۆژنامەنووسان. کۆنوسی کۆبونەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ()2011/2/17 کە لە کۆبونەوەی نێوان سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەریی و سەرۆکی دادگاکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆکو گەرمیان و سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانو ژمارەیەک لە نوێنەرانی دەزگای راگەیاندن و رۆژنامە ئەهلییەکان ئیمزاکراوە ،جەختکراوەتەوە کە یاسای کاری رۆژنامەگەریی ژمارە 35ی ساڵی 2007لەالیەن دادگاکانەوە جێبەجێ دەکرێت و لە هەر دادگایەکی تێهەڵچوونەوە نوێنەری سەندیکای رۆژنامەنووسان دەستنیشان بکرێت بۆ
هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی دادگاکەو لەگەڵ چەند رێکارێکی دیکە بۆ ئاگادارکردنەوەو پێڕاگەیاندنی رۆژنامەنووسان سەبارەت بەو سکااڵو دۆسیەیانەی لەسەریان جوڵێنراوە. بەپێی کۆنوسەکە ،کە ئیمزای هەریەک لە سکرتێری سەندیکای رۆژنامەنووسان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لەسەرە ،دادگاکان پەنا نابەنە بەر دەستگیرکردن یان گرتنی ناپێویست لەکاتی سەرپێچی و کەتن ،بۆ هاواڵتیان بەگشتی و رۆژنامەنووسان بەتایبەتی ،هەر تۆمەتبارێکیش کە سکااڵی لە دژ تۆماربکرێت لەسەر باڵوکردنەوەی بابەتێک ،دادگا لە سەندیکا دەپرسێت کە ئەندامی ئەوانە یان نا ،ئەگەر رۆژنامەنووس بوو بەزووترین کات سەندیکا وەاڵمیان دەداتەوە. بە دەق لە کۆنوسە 10خاڵییەکەدا هاتووە؛ کێشەی تایبەت بە رۆژنامەنووسان لە دادگا سزایی و شارستانییەکان پەلە لە یەکالیی کردنەوەی دەکرێت ،هەروەک لەکاتی بوونی دوو دەقی یاسایی سەبارەت بە هەر کێشەیەک بەتایبەتی لە سکااڵکانی دژ بە رۆژنامەنووسان ،کام دەقی لە بەرژەوەندیی رۆژنامەنووس بوو ئەوەیان پیادە دەکرێت.
“زەمەن” ناكۆكییەكانی حكومەتو پەرلەمان ملیارێك دۆالر داهاتی تاپۆكردنی خانووە لەسەر یاسای چاكسازیی باڵودەكاتەوە زیادەڕۆكانە بڕیار نامیق
تادێت ناكۆكییەكانی حكومەتو پەرلەمان لەالیەكو پارتیو یەكێتیش لەالیەكی تر لەسەر پرۆژەیاسای چاكسازیی زیاتر دەبێتو سەرۆكی پەرلەمانیش دەڵێت :ناردنی پڕۆژەكە بۆ پەرلەمان دەكەوێتە ساڵی ئایندە. لەدوای سوێندخواردنی كابینەی نوێی حكومەت ،مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی راگەیاندنی هێڵە گشتییەكانی كارنامەكەیدا ،رایگەیاند :پڕۆژەیاسای چاكسازیی بە فۆرمێكی تازە ئامادە دەكەنەوەو دەینێرنەوە بۆ پەرلەمان، بەاڵم تائێستا پڕۆژەكە نەنێردراوەتەوە بۆ پەرلەمان. الیەنە سیاسییەكان لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتدا رێككەوتن ،كە پڕۆژەیاسای چاكسازیی لەم وەرزەی یاساداناندا پەسەند بكرێت ،ئێستا پەرلەمان لە خولی دووەمی یاساداناندایەو زیاتر لە چوار مانگیش بەسەر پێكهێنانی حكومەتدا تێپەڕیوە ،بەاڵم هێشتا چارەنووسی
زەمەن
پڕۆژەكە دیار نیە. ئێستا پرۆژەكە لەبەردەستی لیژنەی چاكسازیی حكومەتی هەرێمدایە ،رێواز فایەق ،سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بە “زەمەن”ی وت“ :رەوانەكردنی پڕۆژەیاساكە لەالی حكومەتەوە بۆ پەرلەمان دەچێتە ساڵی نوێ”. “زەمەن” لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە زانیویەتی ،چەند مادەیەك بوونەتە بەربەست لەبەردەم تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكەدا ،یەكێك لەو مادانە مادەی یازدەهەمە كە پێشتر مادەی 10بوو، ئەو مادەیە تایبەتە بە رێكخستنەوەی
دەرماڵەكان كە نزیكەی 32دەرماڵەی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت. بەپێی زانیارییەكانی “زەمەن” لە دوایین كۆبونەوەی لیژنەی چاكسازیدا، یەكێتیو پارتی رازی نەبوون بە هەڵوەشاندنەوەی ژمێرەی هێزەكانی حەفتاو هەشتا. هەر بەپێی زانیارییەكان ،لیژنەكەی خاڵێكی دەستكاری حكومەت پرۆژەیاساكەی كردووە كە تایبەتە بە موچە پاشەكەوتكراوەكانو حكومەتی عێراق پابەند كراوە بە پێدانەوەی سەرجەم موچە پاشەكەوتكراوەكان.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر پەرلەمان داوای كردبوو پاشەكەوتی موچە بكرێتە ژمارە حسابیەك بۆ سەرجەم فەرمانبەران ،سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی كوردستان بە “زەمەن”ی وت“ :پەرلەمان لەم گۆڕانكارییە ناڕازییە”. هەر بەپێی زانیارییەكانی “زەمەن” حكومەت بەنیازە بە جۆرێك دەستكاری پرۆژە یاساكە بكات مامۆستایانی پلەكانی سێ تا حەوت 150هەزار دینار دەرماڵەیان لێببڕدرێتو رێنماییەكانیش بۆ پێدانی دەرماڵە لە دەرەوەی یاسا رادەگیرێن.
زەمەن -هەولێر :بەهۆی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانەوە مەزەندە دەكرێت نزیكەی ملیارێك دۆالر بگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت. لیژنەی شارەوانیو گەشتوگوزاری پەرلەمانی كوردستان ،پێشبینی دەكات سەروو 300هەزار خانووی زیادەڕۆ لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دروستكرابن. پەرلەمانی كوردستان بەدەنگی 100 پەرلەمانتار پرۆژەیاسای تاپۆكردنی زەویە زیادەڕۆكانی پەسەندكرد .دوای واژۆكردنیشی لەالیەن سەرۆكی هەرێمەوە یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. هاوڕێ بەنا محەمەد ،سەرۆكی لیژنەی شارەوانیو گەشتوگوزار لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند :پرۆژەكە رەنگە لەم هەفتەیەدا لەالیەن سەرۆكی هەرێمەوە واژۆ بكرێتو راستەوخۆ دەچێتە بواری
جێبەجێكردنەوە. بەپێی ئەو نرخانەی دیاریكراوە بۆ هەر مەترێك زەوی لە ناحیەكان لەنێوان پێنج بۆ هەشت هەزار دینار وەردەگیرێتو لە قەزاكانیش لەنێوان 10بۆ پازدە هەزار دینار وەردەگیرێتو لە سەنتەری پارێزگاكانیش لەنێوان 15بۆ 30هەزار دینار وەردەگیرێت. ئەگەر هەر زەوییەكیش رووبەرەكەی 200مەتر بێتو بۆ هەر مەترێك نرخی 15هەزار دینار وەربگیرێت ،ئەوا كۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی دەچێتە خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی یەك ملیار دۆالر دەبێت. هەرچەندە ئەو ژمارەیە كەمو زیادی دەبێت بەهۆی ئەوەی كە تەواوی زەوییەكان بەیەك نرخ تاپۆ ناكرێن. بەپێی یاساكەی پەرلەمان ،دەبێت تەواوی ئەو خانووانەی بەشێوەی زیادەڕۆ لە هەرێمی كوردستان دروستكراون لەماوەی سێ ساڵدا مامەڵەی تاپۆكردنیان لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم جێبەجێ بكرێت.
دەستەى وەبەرهێنانیش رێکارى یاسایى دەگرێتەبەر
دۆسیەى “سەرپێچیەکانى” كۆمپانیای بەڕێز دەدرێتە داواکارى گشتى سەرچین ساڵح دوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، یاسین مەحمود خاوەنی كۆمپانیای “بەڕێز” تۆمەتبار دەكەن بەوەی لە پرۆژەكانی وەبەرهێناندا دەیان كاری نایاساییو گەندەڵی كردووە ،لە بەرامبەردا ناوبراو دەستەی رەتدەكاتەوەو تۆمەتەكان وەبەرهێنانیش رێكاری یاسایی دەگرێتەبەرو بڕیاریشە بەڵگەکان بخرێنە بەردەم داواکارى گشتى هەرێم. پەرلەمانتاران دابان محەمەدو عەلی حەمەساڵح لە یاداشتێكدا كە رۆژی 6ی ئەم مانگە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردووەو كۆپیەكی دەست “زەمەن” كەوتووە ،لە 14خاڵدا كۆمپانیای “بەڕێز” ،كە یاسین مەحمود خاوەندارێتی دەكات تۆمەتباردەكەن بە گەندەڵییو كاری نایاسایی لە پرۆژەكانی وەبەرهێنان ،داوا لە پەرلەمانی كورستان دەكەن یاداشتەكە ئاراستەی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بكرێت و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر زانیارییەكان ناو یاداشتەكە دروستبكەن. لە خاڵی یەكەمو دەستپێكی یاداشتەكەدا هاتووە“ ،ساڵی 2006كۆمپانیای “بەڕێز” مۆڵەتی ژمارە یەكی پێدراوە بۆ دروستكردنی 25هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ 10پرۆژە،
كە پێنج پرۆژەیان لە سلێمانییەو پێنجی تریان لە هەڵەبجە ،كۆیە ،دوكان ،رانیە، چەمچەماڵە ،هیچ یەكێك لەو پرۆژانە وەكو ئەوەی مۆڵەتی پێدراوە ،تائێستا تەواو نەكراوەو بەشێكی فرۆشراوەتەوە”. بەپێی زانیارییەكانی نێو یاداشتەكە ئەو خانوانەی لە پرۆژەكاندا كراون ،زۆرینەیان بە ئاراستەیەكی خراپو لە زیانی هاواڵتیان گۆڕانكارییان تێدا كراوە ،دەرگاو كاشیو بلۆكو كارەباو پلیكانە گۆڕدراون بە كەرەستەی خراپو تەنانەت ژمارەی سویچ پالكەكان لە خانوەكاندا كەمكراونەتەوە. بەپێی بەدواداچوونەكانی ئەو دوو پەرلەمانتارە كۆمپانیای “بەڕێز” چەند پرۆژەیەكی بە وەبەرهێنەری دیكە فرۆشتووەتەوە بە چەندین ملیۆن دۆالر، وەك پرۆژەی دانیا ستی ،كە بە كۆمپانیای نەجمەدینی فرۆشتووە بە 13ملیۆن دۆالر، نۆژەن ستی لە دەربەندیخان ،كە پاش 13 ساڵ تەواویش نەبووەو هەروەها پرۆژەی لوبنان ستی ،جگەلەوەش بەشێكی تری پرۆژەكان لە وادەی خۆیدا تەواو نەكراوەو زۆر دواكەوتووە وەك هامون ستی لە كۆیەو میر ستی لە دوكان. لە خاڵی پێنجەمو شەشەمی یاداشتەكەدا باسلەوەکراوە لەنێو پرۆژەكاندا زەوی فرۆشراوەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ كارێكی تێدا بكرێت ،ئەمە بە بەڵگەوە پێشتر
رەوانەی دەستەی وەبەرهێنان كراوە كە لە میر ستیو چەندین پرۆژەی دیكەدا دووبارە بووەتەوە ،هەروەها فرۆشتنی زەوی روكن لە زۆربەی پرۆژەكان ،فرۆشتنی زەوی بازرگانی لە پرۆژەكان ،لەوانە پرۆژەی ئاسودە لەسەر رێگای شەست مەتری بەرامبەر فاملی مۆڵ لە سلێمانی”. پرسی نەبوونی خزمەتگوزاری لەناو پرۆژەكاندا بەشێكی تری بەدواداچوونەكانی ئەو دوو پەرلەمانتارەیە ،ئاماژەیان بەوەكردووە ،دەبوو زیاتر لە 60پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قوتابخانەی سەرەتاییو ناوەندیو دایەنگەو باخچەی ساوایان، مزگەوتو نەخۆشخانە ،كتێبخانە ،بنكەی پۆلیس ،بنكەی ئاگركوژێنەوە ،شاری یاری ،باخچەو پارك ،بە تێچووی نزیكەی 70ملیۆن دۆالر دروستبكات ،بەاڵم بەشی هەرەزۆری ئەم پرۆژانە نەكراوە ،لە پرۆژەی “گۆران ستی” دەبوو كۆمپانیای بەڕێز 14 پرۆژەی خزمەتگوزاری دروستبكات ،بەاڵم هیچی نەكردووەو تەنیا یەك قوتابخانە دروستكراوە ،ئەو قوتابخانەیەش لەسەر بودجەی گشتی دروستكراوە. گۆڕینی ناوچەی سەوزایی بۆ یەكەی نیشتەجێبوون بەپێی یاداشتەكە بەشێكی ترە لە سەرپێچیو گەندەڵیەكانی كۆمپانیای بەرێز ،لە یاداشتەكەدا ئەو گۆڕینە بە دووجار سەرپێچی ناوبراوە ،جاری یەكەم
دەبوو لەسەر ئەركی كۆمپانیا ئەو ناوچانە سەوز بكات ،جاری دووەم سەرپێچی كردووەو ناوچەی سەوزایی فرۆشتووەتەوە. لە بەشێكی تری یاداشتەكەدا هاتووە، “هیچ یەكێك لە پرۆژەكانی لەسەر نەخشەی بنەڕەتی جێبەجێ نەكردووەو دەستكاری نەخشەكانی كردووە ،لەمەش زیاتر بەشێكی زۆری زەوی مەتروكەی ناو پرۆژەكانی كردووە بە یەكەی نیشتەجێبوونو فرۆشتویەتی ،كە لەڕووی ئەندازیارییەوە نەگونجاونو زیانیان بە بەشداربووان گەیاندووە”. وەبەرهێنەر لەڕێگەی سپیكردنەوەی چەكی پارەوە 30هەزار تەن چیمەنتۆی لە تاسڵوجە وەرگرتووە بەناوی دروستكردنی 900خانوو بۆ كەسوكاری شەهیدان، لەكاتێكدا ئەم چیمەنتۆیە دابینكراوە بۆ هاواڵتیانو وەرگرتنی پارەكەش بە چەك تەواو نایاساییە ،ئەو دوو پەرلەمانتارە پرسیاری ئەوەشیان كردووە ئەو 900 خانووەی شەهیدان لە چ پرۆژەیەكدایە؟. دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستانو یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی یاداشتەكەی ئامادەكردووە بە”زەمەن”ی وت”:جگەلەوەی یاداشتەكەمان داوە بە سەرۆكایەتی پەرلەمانو دەستەی وەبەرهێنان ،كەیسەكە دەدەین بە داواكاری گشتیو لەوێوە بەدواداچونی جدی بۆدەکەین”.
حكومەتی سەرۆكی یاداشتەکە؛ پێشووتری هەرێمو چەند بەرپرسێك تۆمەتبار دەكات بەوەی گەورەترین گەندەڵی بۆ ئەم وەبەرهێنەرە كراوە، لەكاتێكدا %50ی خزمەتگوزارییەكانی ناو پرۆژەكان ئەركی خۆی بووە ،بەاڵم لەڕێگەی گۆڕینی خزمەتگوزارییە حكومییەكان بۆ كەرتی تایبەتو زەوییە بازرگانییەكانی ناو پرۆژەكانەوە قەرەبووكرایەوە ،بەشێكی خزمەتگوزارییەكان كراون بە مۆڵو بینای بازرگانی ،لە نمونەی قوتابخانەی (لیدەرسی) ناحكومیو كۆمەڵگای تەلەفزیۆنی (ستێرك) لە دیە ستی ،تێیدا وەبەرهێن دەیان ملیۆن دۆالر قازانجی كردووە زەرەرمەندی یەكەم بەشداربووانی پرۆژەكە بوون. فرۆشتنی مۆڵەتی پرۆژەیەك لە ناحیەی رزگاری لە گەرمیان لەالیەن كۆمپانیای ناوبراوەوە بەبێ دەستكاریكردن مۆڵەتەكەی فرۆشتوەتەوە بە كەسێكی ترو كەسی دووەمیش بەبێ دەستكاری شوێنی پرۆژەكەی لە ناحیەی رزگارییەوە گۆڕیوە بۆ قەزای كەالر لە باشترین شوێن كە بەهاكەی ملیۆنان دۆالرە ،ئەمەش لە بەشێكی تری یاداشتەكەدا ئاماژەی پێكراوە. لە كۆتایی یاداشتەكەدا ئەوەش هاتووە كۆمپانیای بەڕێز ،بەناوی توێژێكی دیاریكراوەوە مۆڵەتی پرۆژەی وەبەرهێنانی وەرگرتووە بە نرخێكی دیاریكراو ،بەاڵم
دواتر لە بازاڕی ئازادو بە نرخێكی زۆر بە هەموو كەس خانووەكانی پرۆژەكان فرۆشراون. محەمەد شوكری ،سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لەسەر ئەم پرسە بە “زەمەن”ی وت“ :كۆپییەك لەو یاداشتەیان بۆ ئێمە ناردووە ،بەاڵم هێشتا بە نوسراوی فەرمی بۆمان نەهاتووە ،ئەگەر نوسراوی فەرمیمان پێبگات بەدواداچوونی بۆ دەكەینو رێكاری یاسایی دەگرینەبەرو بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكەین”. وتیشی“ :ئەگەر گەندەڵی تێدابوو ئەوە دەیدەین بە دەستەی نەزاهەو داواكاری گشتیو دادگا بۆئەوەی رێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر ،بە دڵنیاییەوە هەر كەمتەرخەمیەك هەبووبێت و لەالیەن هەركەسێكەوە بووبێتو بەڵگەی سەلمێنراو لەسەری هەبێت دەدرێت بە دادگا”. لە بەرامبەردا گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز ،وەاڵمی یاداشتى هەردوو پەرلەمانتارەکەى داوەتەوەو رایگەیاندووە، “راپۆرتە 14خاڵییەكەتان ،خاڵییە لە راستی” .داوایکردووە ،ئەنجامی لیژنەكانی پێشووش ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت. زەمەن چەنجارێک هەوڵیدا لێدوانی کۆمپانیای بەڕێز وەربگرێت ،بەاڵم جێبەجێ نەبوو.
�هەواڵ
2
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
لە هەرێم 60كۆمپانیا خراونەتە لیستی رەشەوە30 ،یان توركین مەزهەر كەریم بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پالندانان لەماوەی 10مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 60كۆمپانیا لە هەرێمی كوردستان
خراونەتە لیستی رەشەوە ،كە 30 دانەیان توركین. نووسراوی دوای كۆمپانیاكان وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆ وەزارەتی پالندانان خراونەتە لیستی رەشەوە، كە وەزارەتەكەیان ئاگادار كردووەتەوە كۆمپانیاكە كارەكەی بەجێهێشتووە
یاخود كەمتەرخەمی كردووە. ئەیوب گەاڵڵی ،سەرۆكی لیژنەی پۆلێنی بەڵێندەرانو كۆمپانیاكان لە وەزارەتی پالندانان ،بە “زەمەن”ی راگەیاند :لەماوەی 10مانگی ئەمساڵدا 60كۆمپانیا خراونەتە لیستی ڕەشەوەو سزاكەیان وەرنەگرتنی تەندەر دەبێت بۆ
ماوەی دوو ساڵ. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان لە كۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە 30هەزارو ٩٩كۆمپانیا ناویان تۆماركردووە ،لەو ژمارەیە 3هەزارو 322كۆمپانیایان بیانینو لەو ژمارەیەش هەزارو ٥00
توركین كە %43ی كۆمپانیا بیانیەكان پێكدەهێنن. میران كامیل ،وتەبێژی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان ،بە “زەمەن”ی وت“ :چ كۆمپانیای توركی بێت یان كۆمپانیای ناوخۆیی ،كارەكانی بەباشی نەكرد ئەوا حكومەت مافی
هەشتیان پارتین
“زەمەن” ئامادەی یەكەمین رۆژی دادگایی بوو
زانیاری نوێ لە زاری کەسوکاری سێوانەوە بڕیار نامیق دوای 11مانگ یەكەمین دادگاییكردنی كەیسی سوتانی سێوان قادرو منداڵەكانی لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو ،كەسوكاری سێوان قسەیان كردو تۆمەتباری سەرەكیش هیچ قسەیەكی نەكرد. رۆژی 17ی ئەم مانگە ،دوای 11مانگ لە سوتانی سێوان قادرو هەرسێ جگەر گۆشەكەی ،یەكەمین دادگاییكردنی تۆمەتبار (د.م.م)ی هاوسەری سێوان بەڕێوەچوو. پەیامنێری “زەمەن” بۆ ماوەی كاتژمێرێكو 4٥خولەك ئامادەیی دانیشتنەكەی دادگا بوو ،دادگاییەكەی كاتژمێر 10.30و خولەكی بەیانی دەستیپێكرد ،تێیدا وتەی دایكو باوكو دوو برای سێوان وەرگیران. رووخسارو ورەی تۆمەتبار كەسوكاری سێوانی بێتاقەت كردبوو ،باوكو براكەی بە دادوەریان وت“ :زۆرمان پێ سەیرە كەسێك ژنو سێ منداڵی بمرێت ئەوە رووخسارو شێوازی بێت دوای 11مانگ زیندانی”. لەو دانیشتنەدا دایكی سێوان نهێنیەكی تازەی بۆ دادوەر ئاشكراكرد ،كە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی خۆیو زاواكەی بوو، وتی“ :رۆژێك تەلەفۆنی بۆ كردم وتی من كچەكە دەنێرم بۆ ماڵتان ئاوا دەینێرنەوە منیش وتم كچەكەم چیەتی ،وتی هەموو جارێك لێم پڕدەكەیتو هانی دەدەیت”. دایكی سێوان وتیشی“ :پێی وتم دەبێت
خۆیەتی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكات و بیخاتە لیستی رەشەوە”. وتەبێژی یەكێتی بەڵێندەران، كۆمپانیایانەی “ئەو وتیشی: خراونەتە لیستی رەشەوە بەپێی ئەو گرێبەستەی واژۆیان كردووە كارەكانیان جێبەجێنەكردووە”.
دادگا لێپرسینەوە لە سەرۆکو 11ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات زەمەن
كارێكت بەسەر بهێنم لە هەموو دونیا دەنگ بداتەوەو تا قیامەت بیرت نەچێتەوە”. دایكی سێوان بەگریانەوە بە دادوەری وت“ :بەڕێز دادوەر لەمەیاندا راستی كرد ئەوەتا هەموو دونیا باسی دەكات منیش بیرم ناچێتەوە”. لەو دانیشتنەدا هەموو ئەو رووداوانەی بە بەڵگەی ڤیدیۆیی باڵوكرابوونەوە ،وەك خۆیان لە زاری باوكو دایكو دوو براكەی سێوانەوە گێڕدرانەوە. لە دانیشتنەكەدا دایكو باوكی سێوان دەستیان بە گریان كرد ،دوای ئەوەی دایكی سێوان باسی لەوەكرد كە كچەكەی رۆژێكیان نانی نیوەڕۆی ئامادەكردووە ،بەاڵم
هاوسەرەكەی نەیخواردووەو چووەتە ماڵی “دراوسێیەكیان” نانی خواردووە. دایكی سێوان بەگریانەوە ئەم قسانەی بۆ دادوەر كرد وتیشی“ :ئەمە كچەكەمی زۆر تێكشكاند”. لەم كاتەدا تۆمەتبار (د.م.م) هاوسەری سێوان زەردەخەنەیەكی كرد ئەمەش وایكرد دایكو باوكی سێوان بەدەنگی بەرز بدەنە پڕمەی گریان ،تەنانەت ئەو كەسەی كاری قەڵەمە لەبەردەم دادوەر وتەكانی دەنووسی بەدەم گریانێكی بێدەنگەوە وتەكانی دەنووسی. شوان قادر برای سێوان ،باسی یەكەمین بینینی خۆیو خوشكەكەی كرد
لە نەخۆشخانەی سوتاوی “ئیمرجنسی” سلێمانی ،وتی“ :وتم سێوان ئەمە چۆن روویدا تۆ وەستایتو ئەویش یەكسەر تۆو منداڵەكانی سوتاند وتی نا زۆری پێچوو ئەو یەكەمجار قورئانەكەی دەستمو عەرەبانەی منداڵەكەی بردە دەرەوەو سوتاندی دوایش دەبەیەك نەوتی هێنا كردی بەناو ماڵەكەداو بەمنو منداڵەكاندا تەنانەت نەوت چووە چاوی كوڕە گەورەكەمەوە”. بەپێی وتەكانی سێوان بۆ براكەی، بە چەرخێك گڕی ناوە بە سیسەمەكەوەو خۆی رایكردووەتە دەرەوەو دەرگای لەسەر ئەوان داخستووە ،دوای ئەم قسانە دادوەر دانیشتنەكەی هەڵگرت بۆ هەفتەی داهاتوو.
دادگای لێکۆڵینەوەی نەزاهەی کەرکوک ،فەرمانی بانگهێشتکردن بۆ دادگا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و 11ئەندامی ئەنجومەنەکە دەردەکات. فەرمانەکەی دادگا بەپێی مادەی 340لە یاسای سزادانی عێراقییەو داوای لە هەریەک لە رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو “دڵشاد پیرۆت ،نەسرین خالید ،پەروین محەمەد ئەمین ،شێرزاد عادل خورشید، فوئاد حسێن كوێخا ،مەحمود محەمەد مەجید ،محەمەد كەمال و عەلی نامیق”، لەسەر پشكی پارتی لە لیستی برایەتی کەرکوک و عیرفان جەمال کەرکوکلی ئەندامی ئەنجومەن و سەرۆکی حیزبی میللی تورکمان و ریاز محەمەد دانوك ئەندامی عەرەب و ئەدوەر ئەوراهام ئودیشۆ لە ئەندامی كریستیانی لە لیستی برایەتی کەرکوک کراوە لەبەردەم دادگای نەزاهە ئامادەبن. بەپێی ماددەی 340لە یاسای
سزادانی عێراقیی ،هەر فەرمانبەرێک یان کەسێکی راسپێردراو بە وەزیفەی گشتی ،بە ئەنقەست زیان بە سامان و بەرژەوەندیی گشتی بگەیەنێت ،سزا دەدرێت بە ماوەیەک لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت. 16ی رووداوەکانی لەدوای ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ەوە سەرۆک و زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکەیان کەرکوک پارێزگای بەجێهێشتووەو زۆرینەیان لە هەولێرو بەشێکیان لە دەرەوەی عێراق دەژین، بەاڵم مانگانە مووچەو ئیمتیازاتی خۆیان وەردەگرن ،هەر ئەوکات نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوکیش شارەکەی بەجێهێشت و دواتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراو بۆ ماوەیەکیش لە بەیروت دەستبەسەرکرا. ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پێکدێت لە 41ئەندام ،لەو ژمارەیەش 26یان ئەندامی لیستی برایەتی کەرکوکن لەو ژمارەیەش پارتی زۆرینەی لیستەکەو ئەنجومەنیش پێکدەهێنێت و 11ئەندامی هەیە.
ئەنجومەنى پارێزگاکان داوا لە پەرلەمان دەکەن دەسەاڵتیان زیاد بکات زەمەن ماوەی سێ مانگە ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانیو دهۆك داوەتە یاسایەكیان رەشنووسی پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی هەموارکردنەوەی چەند بڕگەو مادەیەكی
ئەو یاسایە كە پێشتر دەرچووە. یاسای ئەنجومەنی پارێزگاگان لەساڵی 200٩دا لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە ،پێش ئەو یاسایەش ئەنجومەنی پارێزگاكان بە یاسای ساڵی 1٩6٩ی حكومەتی عێراق كارەكانیان بەڕێوە بردووە. محەمەد رەسوڵ ،ئەندامی ئەنجومەنی
پارێزگای سلێمانی بۆ “زەمەن” وتی: “رەوانەكردنی رەشنووسی یاساكە بۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەیە بڕیارەكان بگەڕێنەوە بۆ خودی ئەنجومەنی پارێزگاكان خۆیان و المەركەزیەت بۆ شارەكان فەراهەم بكرێت”. محەمەد رەسوڵ وتیشی“ :لە
پڕۆژەیاساکەدا مادەی ( )6لە بڕگەی سێدا هاتووە ئەنجومەنی پارێزگا دەسەاڵتی چەند كارێكی هەیە ،بەمەرجێك دواتر بگەڕێتەوە بۆ الیەنی پەیوەندیدار، كە مەبەست لێی ئەنجومەنی وەزیرانەو وەزارەتی پەیوەندیدارە ئەمەش رێگری لەبەردەم كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگا دروستكردووە”.
ئاماژەشی بەوەدا نەك تەنیا مادەی شەش ،بەڵكو ژمارەیەك مادەو بڕگەی دیكە هەیە لە یاساكەدا پێویستی بە هەموارکردنەوە هەیە. بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا لیژنەى یاساى پەرلەمان کار لەسەر رەشنووسەکە بکات. جەالل محەمەد ،بڕیاردەری لیژنەی
یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ،بۆ “زەمەن” وتی“ :تائێستا كار لەسەر رەشنووسەکە نەكراوە ،هۆكارەكەشی ئەوە بووە پڕۆژەیاسای دیكە هەبوون، وەك پڕۆژەیاسای چاكسازی ،لەگەڵ ئەوەشدا پەرلەمان لە وەرزی یاساداناندا دەتوانێت سێ بۆ چوار یاسا رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكات”.
لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەرپرسە بااڵکان ناتوانن خۆیان کاندید بکەنەوە
پارێزگای سلێمانی چوارەم گەورەترین ژمارەی کورسی دەبێت زەمەن بەپێى یاساى نوێى هەڵبژاردنى عێراق ،چەند گۆڕانکارییەک دەکرێن و ژمارەى کورسییەکانى پەرلەمان کەمدەکرێنەوە و بەرپرسە حکومییەکانیش ناتوانن خۆیان کاندید بکەنەوە. پرۆژە یاساکە لەالیەن حکومەتەوە ئامادەکراوە و رەوانەى پەرلەمان کراوە ،تێیدا ژمارەى کوردسیەکان لە 32٩کورسیەوە کەمکراونەتەوە بۆ 2٥2کورسى کە نۆیان بۆ پێکهاتەکان دەبن. بەپێى یاساکە ئەو کەسانەی ئەم پۆستانەیان هەیە، بۆیان نییە لە هەڵبژاردنەکاندا خۆیان کاندید بکەنەوە. .1سەرۆک کۆمارو جێگرەکانی .2سەرۆک وەزیران و جێگرەکانی .3وەزیرەکان و وەکیلی وەزارەتەکان .4سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان و جێگرەکانیان .٥سەرۆکی دامەزراوە نەبەستراوەکان بە وەزارەتەکانو جێگرەکانیان. .6راوێژکارەکان .7پارێزگارەکان و جێگرەکانیان. .٨سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان .٩خاوەن پلە تایبەتەکان .10بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە دەسەاڵتی دادوەریشدا ئەم کەسانە ناتواننخۆیان کاندید بکەن: .1دادوەرەکان
.2ئەندامانی داواکاری گشتی هیچ کەسێک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانناتوانن خۆیان کاندید بکەن. ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران و ئەوانەیپۆستی بااڵیان لە کۆمسیۆنی بااڵی هەڵبژاردنەکان و فەرمانبەرانی کۆمسیۆن ناتوانن خۆیان کاندید بکەن. ئەو کەسانەی بە لیستی تاکالیەنە دەچنە نێوهەڵبژاردنەکان ،لە دانانی بڕە پارەی تەئمیناتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەبەخشرێن. ئاوارەکان دەتوانن لەو شوێنانەی لێی نیشتەجێندەنگ بدەن ،بەاڵم دەنگەکەیان بۆ بازنە ئەسڵییەکەی هەڵبژاردن دەچێت ،واتە ئەو پارێزگایەی کە لێیەوە بووە. پرۆسەی پەنجەمۆر بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەتئەنجام دەدرێت. لە دوای دەنگدانی تایبەت ،کارتی دەنگدان لەدەنگدەر وەردەگیرێتەوە ،دواتریش لە ڕێگەی یەکە سەربازییەکانیان کارتەکانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە. هیچ پەرلەمانتار ،حزب و کوتلەیەکی تۆمارکراو لەچوارچێوەی لیستە کراوە براوەکانی هەڵبژاردن ،بۆیان نییە بچنە نێو هیچ هاوپەیمانی و حزب و لیستێکی دیکەوە ،تاوەکو حکومەت پێکدەهێندرێت. رێگە نادرێت هیچ پاڵێوراوێکی براوە لە هەڵبژاردندابۆ پۆستێک بە پلەی وەزیر لەو خولەی هەڵبژاردن کە تێیدا براوە بووە ،کاندید بکرێت. عێراق لەسەر ئاستی پارێزگاکاندا بۆ 1٨بنکەیهەڵبژاردن دابەش کراوە.
”: سەرۆكی پەرلەمان بۆ “ ساڵی داهاتوو یاسای چاكسازیی دەگاتە پەرلەمان زەمەن -هەولێر :پرۆژەیاسای چاكسازیی لە موچەدا لەبەردەستی حكومەتی هەرێمدایەو سەرۆكی پەرلەمانیش دەڵێت: ناردنی پڕۆژەكە بۆ پەرلەمان دەكەوێتە ساڵی نوێ. الیەنە سیاسییەكان لەگەڵ پێكهێنانی
حكومەتدا رێككەوتن كە پڕۆژەیاسای چاكسازیی لەم وەرزەی یاساداناندا پەسەند بكرێت ،ئێستا پەرلەمان لە خولی دووەمی یاساداناندایەو زیاتر لە چوار مانگیش بەسەر پێكهێنانی حكومەتدا تێپەڕیوە، بەاڵم هێشتا چارەنووسی پڕۆژەكە دیار نیە.
ئێستا پرۆژەكە لەبەردەستی لیژنەی چاكسازیی حكومەتی هەرێمدایە ،رێواز فایەق ،سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ،بە “زەمەن”ی وت“ :رەوانەكردنی پڕۆژەیاساكە لەالی حكومەتەوە بۆ پەرلەمان دەچێتە ساڵی نوێ”.
پیدۆفیلیاو
“زەمەن” لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە زانیویەتی ،چەند مادەیەك بوونەتە بەربەست لەبەردەم تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكەدا... درێژە ل3
دەستدرێژی سێكسی
بۆ سەر منداڵ
ل17
میتهات سانجەر پەرلەمانتاری تورکیا لە
وتووێژێکی
“
www.zamenpress.com رۆژنامەیەکی سیاسیی گشتییە
ژمارە ( )43سێشەممە 2019/11/19
”دا
نرخ 500دینار
ل7
24الپەڕە
گۆڕان لیژنەی بۆ سزادانی بەرپرسە “گەندەڵەکانى” پێکهێنا زەمەن -سلێمانی :بزوتنەوەى گۆڕان دوو لیژنە بۆ لێپرسینەوەو سزادانى ئەو کەسانە پێکدەهێنێت ،کە لەسەر پشکى بزوتنەوەکە پۆستى حکومیان وەرگرتووەو “’گەندەڵییان” کردووەو بەشێوەى “ناشەرعى” دەوڵەمەند بوون. عەدنان عوسمان ،سکرتێرى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان ،بە “زەمەن”ى راگەیاند :جڤاتى نیشتمانى دوو لیژنەى پێکهێناوەو دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەو لێپرسینەوە لەو کەسانەى کە لەسەر پشکى بزوتنەوەکە پۆستى حکومییان لە هەرێم و عێراق وەرگرتووە. عەدنان عوسمان ،وتیشى“ :ئەگەر هەر کەسێک لە بەهاکانى بزوتنەوەى گۆڕان الیدابێت و گەندەڵى کردبێت لە سەروەت و سامانى گشتى بە ناشەرعى دەوڵەمەند بووبێت بە توندى سزا دەدرێت و لەناو گۆڕان دەردەکرێتو دۆسیەکەى رەوانەى دەستەى نەزاهەو دیوانى چاودێرى دارایى دەکرێت و دەشدرێتە دادگا”. سکرتێرى جڤاتى نیشتمانى ،ئاماژەى بەوە کردووە هەموو ئەو کەسانەى لە کابینەى پێشوو لە حکومەتى هەرێم و بەغدا کە پۆستیان وەرگرتووە لێپرسینەوەکە دەیانگرێتەوە. وتیشى“ :خانەى راپەڕاندن و ژوورە تایبەتمەندەکان لەم ماوەیەدا کار لەسەر ئەم دۆسێیانەدا دەکەن”.
لە کۆنفرانسی کۆمیتەکان
ماڵی مام جەالل لە باڵی كۆسرەت رەسوڵیان بردەوە زەمەن -هەولێر :ئەنجامى کۆنفرانسى کۆمیتەکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بۆ کۆنگرەى داهاتووى حزبەکە ،ئاماژە بە سەرکەوتنى باڵى ماڵى مام جەالل دەکات لەبەرامبەر باڵى کۆسرەت رەسوڵدا. بەپێی ئامارێکی نافەرمی کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی دراوە بە “زەمەن” لە زۆربەی کۆمیتەکانی سنوری مەڵبەندەکانی سلێمانی، گەرمیان ،شارەزوور ،هەڵەبجە ،بیتوێن و پشدەر، سۆران ،بادینان و کەرکوک ،کاندیدەکانی ماڵی مام جەالل ،کە “بافڵ تاڵەبانی و الهور شێخ
جەنگی” رێبەرایەتیان دەکەن ،سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. لەبەرامبەردا لە مەڵبەندی هەولێر، کاندیدەکانی کۆسرەت رەسوڵ زۆرینەیان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە ،بەاڵم لە کۆمیتەکانی دەوروبەری شاری هەولێر دەنگەکانی هەردوو باڵەکە لەیەکەوە زۆر نزیکنو لە هەندێ کۆمیتەشدا کاندیدەکانی ماڵى مام جەالل سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە ،لە ئەنجامی کۆتاییدا کۆسرەت رەسوڵ لەو سنورە بردویەتیەوە. سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی یەکێتی
بۆ “زەمەن” وتی“ :ئەم هەفتەیە ،بۆ یەکێتی چارەنووسسازە .بەو پێیەی ئەندامانی کۆنگرە هەڵدەبژێرێت .بڕیارە تا رۆژی هەینی ٢٢ی ئەم مانگە ،هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە لە مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆتایی بێت”. پێشتر لە کۆنگرەکانی یەکێتیدا سکرتێری گشتی مافی ئەوەی هەبووە 1٢0کەس بەرێتە کۆنگرە بێ هەڵبژاردن .کۆسرەت رەسوڵ داوای ئەوەی کردووە ئەو مافەی هەبێت، بەاڵم مەکتەبى سیاسى و ماڵی مام جەالل رەتیانکردووەتەوە ،وتویانە ئەو مافە تەنیا بۆ مام جالل هەبووە نەک جێگرەکەی.
بەڵگەنامەیەکی گرنگی ئەنجومەنی دادوەری و رۆژنامەنووسان باڵودەکاتەوە
8هەزار كۆمپانیا كاردەكەن و ل3
یەكگرتوو لە سیاسەت دەكشێتەوە
موسەننا ئەمین :پێویستە یەكگرتوو %80گرنگی بە پەروەردەو %20بە سیاسەت بدات زەمەن -هەولێر :یەكگرتوو ،بەنیازە لە كۆنگرەی داهاتوویدا پرسی بانگەوازو كاری سیاسی لە یەكتر جیابكاتەوەو بەرپرسێکى ئەو حزبەش پێشنیاز دەکات یەکگرتوو %٨0 بۆ بانگەوازو %٢0یش بۆ سیاسەت تەرخان بکات. موسەننا ئەمین ،ئەندامی سەركردایەتی لە یەكگرتوو، چاوپێكەوتنێكدا بە وت: “زەمەن”ی “ هە مو و
یەكگرتووەكان ئێستا باوەڕیان وایە كە بانگەوازو سیاسەت دوو كایەی جیاوازن”. ئاماژەى بەوەشکرد ،دەبێت ئەو ستراكچەرەی ئێستا یەكگرتوو هەیەتی بەتەواوی بەتاڵ ببێتەوەو یەكگرتوو تەركیزی بچێتە سەر پەروەردەكردن و ئیساڵحی كۆمەڵگەو بە بڕوای من یەكگرتوو وا پێویست دەكات %٨0ی گرنگی خۆی بدات بە بواری پەروەردەییو %٢0یشی لە بواری سیاسی رۆڵ ببینێت. بەپێی زانیارییەكانی “زەمەن” لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی سەركردایەتی
یەكگرتوودا ،كە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەبارەی بەشداریكردن و نەكردنی یەكگرتوو لە هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلولی ٢01٨ی پەرلەمانی كوردستان .لەو كۆبوونەوەیەدا سەاڵحەدین بەهادین پێشنیاز دەكات یەكگرتوو دەستبەرداری كاری سیاسی بێت و تەنیا سەرقاڵی كاری پەروەردەیی خۆی بێت. بەپێی پێشنیازەكەی سەاڵحەدین بەهادین تا چوار ساڵ یەكگرتوو سەرقاڵی رێكخستنەوەی خۆی بێت و دوای چوار ساڵی تر ئینجا بڕیار بدات ئایا جارێكی دیكە بەشداری هەڵبژاردن
بكات یاخود نا ،بەاڵم لەو دانیشتنەدا پێشنیازەكەی سەاڵحەدین بەهادین دەنگی پێویست ناهێنێت و پێشنیازەكە هەڵدەگیرێت بۆ كۆنگرەی گشتی یەكگرتووی ئیسالمی. هادی عەلی ،سەركردەی دیاری یەكگرتوو لە چاوپێكەوتنێكی پێشووتری “زەمەن”دا، ئەو زانیاریانەی جەخت لێكردەوەو وتی: “پێشنیازەكەی مامۆستا سەاڵحەدین بۆ دەستبەرداربوونی كاری سیاسی دەنگی پێویستی نەهێنا”. بۆ ل5
رێکخەری ژووری حکومەتی گۆڕان: گۆڕین و ئاڵوگۆڕ لە بەرپرسە حكومیەكانمان دەكەین
ل6
باج نادەن بە حكومەت
زەمەن -هەولێر :ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت :دۆسیەکانی نەوتو گومرگ و باج سێ دۆسیەی گرنگن ،کە ئەنجامدانی چاکسازیی تیایاندا پێویستە ،بەبێ دەستبردن بۆ ئەم دۆسیانە چاكسازی راستەقینە بوونی نابێت. عەلی حەمەساڵح ،لە وتارێکدا کە لە الپەڕە ( )٢0باڵوبووەتەوە نووسیویەتی :بە تێكڕا نزیكەی هەشت هەزار كۆمپانیا کاردەن و هەر ناویان نییە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجی سەر بە وەزارەتی دارایی ،هەندێكجار سەرۆكی حكومەت بە یەك وشە ،كۆمپانیای لە یەك ملیۆن دۆالر باج بەخشیوە. سەبارەت بە پرسی نەوتیش نووسیویەتی: ماوەی سێ ساڵ و چوار مانگە ئاستی بەرهەمی نەوت و نرخی نەوت هەرچەند بێت 300ملیۆن
دۆالر دەدرێتە وەزارەتی دارایی ،لەکاتێکدا بە ژمێرەی ئەمڕۆ رۆژانە 441هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت. عەلی حەمەساڵح ،ئەوەی خستووەتەڕوو کە؛ ئەوەی لە خاڵە سنورییەكان روودەدات، سەرباری گەندەڵییەكی گەورە كە زیانی بە داهاتی واڵت و گیرفانی هاواڵتیان گەیاندووە، كارەساتێكی گەورەی ئەخالقیە ،چەندین كۆمپانیا بەبێ ئەوەی هیچ كارێك بكەن ،مانگانە ملیۆنان دۆالریان دەستدەكەوێت ،بەبێ گومرگ و پشكنینی رۆژانە دەیان بارهەڵگر داخڵ دەبێت، هێزە ئەمنییەكان بەشێكن لەم پرۆسەیە. جەخت دەکاتەوە بەبێ دەستبردن بۆ دۆسیەکانی نەوت و گومرگ و باج ،چاكسازی راستەقینە بوونی نابێت. دەقی وتارەکە لە الپەڕە ( )٢0باڵوکراوەتەوە
رێگاكانی زیندووكردنەوەی كشتوكاڵ لە هەرێم
ل13