8
سەرنووسەر
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
تۆ هێشتا خۆت نەکوشتووە؟
رامیار مەحمود
پێویستە خۆت بکوژیت.. بۆ ئەوەی ژیان رووبدات... ئەو رابردووە قورسە.. لە کێشی ئەم لەشە بچووکەی تۆدا نییە... بەیانییەک توڕەبە و بە لەشی خۆت بڵێ بفڕە. قەاڵی تۆ ئەم جەستەیەی بەندیخانەی نەک ئازادییە.. خەیاڵێکی سەربەست... تۆ کەی خۆت کوشت.. هەستی داهاتووت لە دەست داوە... (سبەینێ) ئەوە هیچ پرسیار نییە چۆن ئەگوزەرێت.. کەچی هێشتا خۆت نەکوشتووە ؟ لە تەناییدا دەست لە خۆت ئەدەیت بزانیت ماویت پەشیمان ئەبیتەوە لەگەڵ هەر کەسێک پیاسە بکەیت مرۆڤەکان چاوەڕێی پێشنیارێکن کەس وەاڵمێکی پێ نییە کەڕواڵڵییەکی فراوان دونیای گرتۆتەوە کەچی تۆ هێشتا خۆت نەکوشتووە.... تۆ لە ناو شێوازێکی پێشتر سەپینراودا.. بەندکراوی بە ناوی ژیانەوە.. کەچی هێشتا خۆت نەکوشتووە؟ پێویستمان بەوە هەیە
هەستی لەدایکبوون بگەڕێنێنەوە من ئەمە ناو ئەنێم خۆ کوشتن و دووبارە بە تاقانەیی دروستبوونەوە واتا چۆن لە ناو خۆتا لەدایک ئەبیتەوە... بە دووبارەبوونەوەیەکی رەها گەمارۆ دراوین شوێنەکان رۆژەکان دیدارەکان هەموو شت دووپات ئەبێتەوە هەموو رۆژێک ژیانێک ئەمرێت بە ناوی رۆژێکی بەڵێنپیدرا و کە بوونی نییە ئاوارەبووین لە خودی خۆمان داهاتووی خراپ بە چەپڵەڕێزان دێت بە پیرتانەوە ئێستا خۆشە دواتر کۆن ئەبین ئەوەی خەڵک پێی ئەڵێت پیربوون ئیتر ئەتوانم وەک شاعیرێک بڵیم زەمان تاریک دادێت خۆت هێشتا تۆش کەچی نەکوشتووە!.. نۆڤەمبەری 2019
سەرپەرشتیار
سیروان رەشید
کامەران سوبحان
بەڕووتی دەبارێ؛ بــــــاران
قوباد جەلیزادە
1 شوێن پێیەکانت، پڕن بوون لە ئاوی باران. هەر چۆلەکەیەک لێی دەخواتەوە دەبێ بە کەناری. 2 پێی خلیسکا.. کەوتە قواڵیی دەریاوە.. زۆر لوسن کەوشەکانی؛ مانگ. 3 دەبارێ و من بیر لە تۆ دەکەمەوە.. هەموو کولوە بەفرێک دەبێ بە پەپوولە. 4 باران باریوە لە هەر کات و شوێنیکا، ماچم کردبیت. 5 شوێن کزەبایەک کەوتم کە شەو بە دزی خۆی خزاندە باخچەکەمان. پێموابوو عەتر دەدزێ.. کە لێی نزیک بوومەوە دیتم کۆڵوانە دەخاتە سەرشانی گوڵەکان و
پێیان دەڵێ: خۆتان گەرم داپۆشن، دەمێکی دی باران دەبارێ. 6 دەبوایە ناوم باران بوایە نەک قوباد. ئاخر من لە بنەچەدا کوڕی هەورم. 7 ئاسمان، جلە شینەکانی داکەند و بۆ کراسێکی دی چووە الی بەرگدرووی؛ هەور. 8
دارهەنارە رووتەکە، سەرمایەتی.
لەبەر ئاگردانی هەتاوا؛ خۆی گرمۆڵە کردووە. 9
جلەکانی داکەند و
خستییە ناو لۆکەری هەور. باران،
بە رووتی دەبارێ. 10
تووشی ئەلزهایمەر بووە -باران بەسەر گۆڕی ژن کوژەکانیشا، دادەکات.
هێڵێکی ئاسنین لە بیابانەوە
بەکر ئەحمەد
هۆڵۆکۆستی جووەکان تەنها وەک پرسیارێکی سیاسی و مێژوویی نامێنێتەوە و لە بوارە جیاجیاکانی ئەدەب و هونەردا ئامادەیی خۆی رادەگەێنێت .ئەوەی کە ئینسان دەرەقەتی خوێندنەوەی ئەم مێژووە خوێناوییە درێژەی نەبێت ،دەکرێ لە ئەدەبدا و لە رۆمانێکدا گۆشەیەکی ئەم چیرۆکە دیژ و گەوەرەیە بخوێنێتەوە .ئەم ئامادەییە هونەریی و ئەدەبییەی هۆلۆکۆست ،وشیارییەکی کۆمەاڵیەتی گەورە لە دەرەوەی بازنەکانی جووبووندا دروستدەکات و پرسی هۆلۆکۆست لە پرسی جووەکانەوە دەگۆرێت بە پرسێکی ئینسانی و ئاسان ،ئینسانەکانی ژینگە کۆمەاڵیەتی و جوگرافیا جیاوازەکانی دیکە لەگەڵیدا هاوسۆزی پەیدادەکەن. “ نۆرمان فینکڵیشتاین” لە (پیشەسازی هۆلۆکۆست) دا ،دەست بۆ هەستیارترین جومگەکانی تراژیدیای جووەکان دەبات و پێی وایە کە ئازارو فرمێسکی جووەکان لە هۆلۆکۆستدا لە دەستی ناسیونالیزمی جوودا دەبێتە سەرچاوەیەکی سەروەت و سامان پێکەوەنان بۆ ئیلیتێکی کەمی جوو. بە کورتییەکەی :تەرمی قوربانییەکانی نازیزم هەمیشە بە شانی سیاسەتمەدارانی جوەوەوەیە تا قازانجی تایبەتی لێ بکەن .یان بە هەق و ناهەق، پرسیاری جووی قوربانی بەرز ڕادەگیرێت. ئەگەر پیشەسازی دروستکردن لە قوربانییەکانی جوو ،فینکڵیشتاین دەخاتە سەرکەڵکەڵەی ئەوەی سنوورێک بۆ ئەم ماکینە گەورەیەی دروستکرن و دووبارە دروستکردنەوەی جووی قوربانی دابنرێت، ئەوا لە بوارەکانی ئەدەبدا ،کەمتر دروستکرن و دووبارەگێڕانەوەی قەتڵوعامی جووەکان دەخرێتە بەر هەمان نیگای رەخنەگرانە. بە بڕوای من (لیستی شیندلەر) و (خاڵکوتەکەی ئاوشویتش) و دەیەها چیرۆک و فیلمی جۆراوجۆر لە ئاگادرکردنەوەی ئینسانەکانی ئەمڕۆدا ،لە سەدان دۆکۆمێنت و وانەی مێژوویی سەبارەت بە دڕندەییەکانی نازیزم کاریگەرتر بوون. بەاڵم ئایا لە بەرامبەر هۆلۆکۆستی کوردەکاندا لە ئەنفالدا ،بە جیا لە شیوەن و فوغان و مۆنیۆمێنتەکانی ئەنفال و شیعرە پڕلە فرمێسکەکانی ئەنفالدا ،چیرۆکی ئەنفال لە رۆماندا چۆن دەگێڕدرێتەوە؟ لێرەوە دەمەوێ سەیرێک لە رۆمانی “ زیکزیکە” ی(عومەر سەید)ە بکەم کە کۆششێکی هەتا بڵێی جوانی بە ئەدەبیکردنی ئەم مێژووە پڕ لە نەهامەتییەی خەڵکی کوردستانە لە بواری رۆماندا. بۆ ئەم مەبەستە ،ناچارم باسەکەم هەر لە هۆلۆکۆستی جووەکانەوە دەست پێبکەم. لە هەر الیەکەوە سەرنج لە هۆلۆکۆستی جووەکان بدەیت ،ناکرێ چاوت نەچێتە سەر رەیلی شەمەندەفەرەکەی ئاوشویتس .قووللەیەکی بەرز ،هێڵی شەمەندەفەرێک کە بەژێر قووللەکەدا تێدەپەڕێت و دەتگەێنێتە ئەو دیوی شوراکانی دوای قوووللەکە .لێرەدا سنووری ژیانی کۆتایی دێت. بەخێربێن بۆ ئاوشویتش! ئەم وێنەیەی سەرەوە ،بە یەکێک لە بەهێزترین سیمبولەکانی قەتڵوعامی جووەکان دەناسرێتەوە. تراژیدیای جوو ،لەبەردەم ئەم دەمە داچەقیوەی ناو قووللە سەربازییەکەی ئاوشویتسدا ،بە لوتکەی خۆی دەگات .بەاڵم هەمووشمان دەزانین کە بەرلەوەی ژیانی پینەچییەکی کراکۆڤ ،یان وێنەگرەکەی پراگ ،یان پیانۆژەنەکەی بەرلین ،لە کوورەکانی ئاوشویتسدا کۆتایی پێبێت ،ئەوا لە رێگای هونەری رۆمانەوە ،بێگومان هونەرەکانی دیکەشەوە ،دووبارە ژیان بە بەریاندا کراوەتەوە و تەماشاکەری ئەم وێنەیە ،دەکرێ ئەو ژیانەش ببینێت کە لە
سەنتەری شارەکانی کراکۆڤ و پراگ و بەرلینەوە دەست پێدەکات و بەرلەوەی ئەو کەسانەی سەرەوە بخرێنە ناو فارگۆنی شەمەندەفەرەکانی ئاوشویتسەوە، ژیانێکی دیکەیان بووە و ئامادەیی هەبووە. بەاڵم لە دۆخی هۆلۆکۆستی کوردەکاندا ،لە ئەنفالدا ،ئێمە خاوەنی وێنەیەکی وەک ئەو وێنەیەی سەرەوە نین کە لە ناوشیاریی دەستەجەمعیی ئینسانەکانی سەرزەویدا ،ئەنفالی پێ بناسرێتەوە. هونەر و ئەدەبی کوردییش لەم ئاستەی ئێستایدا لە خوڵقاندنی وێنەیەکی دیار و ناسراوی هولۆکۆستی کوردەکاندا بە تەواوەتی دەستەپاچەیە. ئەنفال لە شیعری کوردیدا ،بەشی شێری بەردەکەوێت .رێک بە پێچەوانەی (تیۆدۆر ئەدۆرنۆ) وە کە لە ساڵی ١٩٥١دەنووسێ( :لە دوای ئاوشویتسەوە شیعرنووسین کارێکی بەربەریانەیە). بەاڵم رێک لەو شوینەدا کە کورتهێنانی شیعر دەکرێتە هۆکارێک لەالی ئەدورنۆوە بۆ ئەوەی دەرەقەتی تراژیدیای هۆلۆکۆست نەیەت ،رێک لەو شوێنەوە شاعیری کورد لەپاڵ ئەو هەموو شێوازەی دەربڕیندا ،زیاتر دەست بە داوێنێ شیعرەوە دەگرێت بۆ ئەوەی ئەنفال بگرێت و رامی بکات. دەربڕینەکەی ئەدۆرنۆ جێگای مشتومڕێکی زۆرەو بە شێوازی جۆراوجۆر راڤە کراوە .الی رەخنەگری ئەدەبی (سارا عەبدولالهی) ئاواهی تەفسیری ئەم دەربڕینەی ئەدۆرنۆ کراوە :لە دوای سامی هۆلۆکۆستەوە ،ئینسان لە بەرامبەر ئەو نەکردە مۆراڵییەدایە کە بتوانێت جوانییەکی شاعیرانە فۆرمۆلە بکات .ئاخر زمان وەک کەوتوویەک سەرنج دەدرێت ،بۆ ئەوەی بتوانێت هەستێتەوە ،پێویستبوو ئەو درزە بدۆزرێتەوە کە کەوتۆتە ناو زمانەوە ،پاشان درزەکە تۆمار بکرێت .الی ئەدۆرنۆ ،شیعر فۆرمی دەربڕینی کەسی ئازادە ،ئاوشویتسیش نەفیکەرەوەی هەموو ئازادییەکی ئینسان بووە)١( ). گەر زیادەڕەوییم نەکردبێ ،دەتوانم راشکاوانە بڵێم :عەرعەر ،بیابانی خۆرئاوا ،زیل ،جاش ئەو وشە هەمیشە ئامادانەن کە چیرۆکی ئەنفالیان لە شیعردا تۆمار کردووە و ئەنفالیان لە ناودا دیلکردووە. هەموویشی لە وێنەیەکی کۆلیکتیڤیستی گەورەدا کە قوربانی دەمووچاوی دیار نییە. بە تەفسیری سارا عەبدولالهی ،لە هۆلۆکۆستی جووەکاندا ،زمان زەربەیەکی گەورەی بەردەکەوێت و درزێکی گەورە دەکەوێتە جەستەی زمان خۆیەوە. کاتێک ئینسان دەستی خستە سەر ئەو برین و درزەی کە زمان تێی کەوتووە ،ئەوسا دەتوانێت فۆڕمێک بدۆزێتەوە کە دەربڕی ئەو جوانکارییە بێت کە شیعری پێ دەناسرێتەوە. لەوە دەچێت کە دەربڕینی ئیستاتیکیانەی شیعری کوردی لە سی ساڵ دوای ئەنفالیشەوە ،هێشتا نەیتوانیوە دەست بخاتە سەر ئەو برینەی کە ئەنفال لە جەستەی ئینسانی کورددا هەڵیکەندووە .بۆیەش دەربڕینەکانی سەبارەت بە ئەنفال ،لە پێنچ وشە تێناپەڕێت کە نەک دەروازەیەکی ئەدەبی لە بەرامبەر ئەنفالدا ناکاتەوە ،بەڵکو لە بێ دەموچاوییەکی نەبینراودا بە نادیاریی دەیهێڵێتەوە. ئەگەر بگەڕێمەوە سەر وێنەکەی سەرەوە، شەمەندەفەرەکەی کە دەگاتە ئاوشویتس ،پەیوەندی ئەم وێنەیە لەگەڵ وێنەیەکدا کە دەکرێ ئەنفالی کوردستانی لە ئاستی لۆکاڵیدا پێ بناسرێتەوە ،ئەوا ئێمە جگە لە بیابانێكی رووت ،هیچ شتێکی دیکە شک نابەین .واتا لە بەرامبەر دوا وێستگەی ئەنفالدا کە چارەنووسی ١82هەزار ئینسانی کوردی تیا دەگاتە کۆتایی ،تەنها بیابانێکی رووت شک دەبەین. بەاڵم لە هۆلۆکۆستی جووەکاندا ،لە دوای گەیشتنی جووەکانەوە بۆ ئاوشویتش ،لە رێگەی چیرۆک و رۆمانەوە ،ئێمە دەموچاوی ئەوانە دەبینین کە دەسووتێنرێن .واتا لە رێگای دووبارە دروستکردنەوەی ئەدەبی هۆلۆکۆستەوە ،بەسەر هێڵی هەمان ئەو شەمەندەفەرەدا ،کە سەرێکی لە ئاوشویستدایە دەتوانین بگەرێینەوە بۆ ناو کوچە و کۆالنەکانی شارەکانی ئەوروپا و ژیان و دەموچاوی قوربانییەکان بدۆزینەوە .بەاڵم شیعری کوردی کە گێڕەرەوەی بەشێکی زۆری ئەدەبی ئەنفالە ،ئەم دەرفەتەمان بۆ ناڕەخسێنێ .واتا هێڵێک دروست ناکات بۆ گەڕانەوە بۆ ناو ژیان. رۆمانی بۆیەش هەر (سەرزەمینی زیکزیکە) ی عومەر سەیدە، م لە
شو ێنە و ە ی جێگا سە ر نجد ا نە بەرلەوەی کە قوربانییەکانی ئەنفال بگەیەنرێنە عەرعەر و لەژێر لمدا بشاردرێنەوە ،ژیانێکی دیکەیان بۆ دروست دەکات و سەرزەمینی زیکزیکە دەبێتە ئەو هێڵی شەمەندەفەرەی کە لە وێنەکەی ئاوشویتسدا هەیە ،بەاڵم لە شێوەی رێگای قەتارئاسای ئەو لۆری و زیالنەی لە گوند و
عومەر سەید شارەکانی کوردستانەوە بەڕێ دەخرێن تا بە دوا مەنزڵگای خۆیان بگەن کە بیابانە. ئەگەر لە دیمەنی شەمەندەفەرەکەی ئاوشویتسدا سەرێکی ئەم هێڵی ئاسنە لە ناو ئاوشویتسدایە و سەرێکی تری بە پایتەختی شارەکانی ئەوروپاوەیە، سەرێک لە ناو مەرگ و سەرێکیش بە ژیانەوە، ئەوا رۆمانی (سەرزەمینی زیکزیکە) کێشانی ئەو رێگا درێژەیە کە سەرێکی لە مەرگدایە ،لە بیاباندا و سەریکی دیکەی ریگاکە لە ناو شار و گوندێکی کوردستانەوە دەست پێدەکات .لێرەوەیە کە ئەنفال و حەکایەتە گەورەکەی تراژیدیای کورد ،دەکرێ بگیرێت و قوربانییەکان ببنە خاوەنی دەموچاوی خۆیان .سەرزەمینی زیکزیکەی عومەر سەید ،لێرەوە لەم بەشەوە دەچێت بۆ کۆ ،نەک وەک ئەو گوتارە باوە ئاساییەی کە ئەنفال هەمیشە لە کۆدا تەفسیر دەکات و توانای پەڕینەوەی نەبووە بۆ بەش. “ لەم ماڵەدا من و میمکم و باپیرەم دەژین .لە باوک و دایک و سێ براو دوو خوشک ،هەر بە تەنها خۆم ماوم و ئەوان هەر هەموویان ئەنفالن .میمکیشم حەوت براو چوارخوشکی بێسەروشوێنی ئەنفالە”. عومەر سەیدە لە کێشانی وێنەی یەکێک لە پاڵەوانەکانیدا ،بەو شێوەیەی سەرەوە ،لە زمانی کەسی یەکەمی تاکەوە ،کاراکتەرێکی رۆمانەکە دەخوڵقێنێ .ئەم پاڵەوانە لە ئۆردۆگایەکی کەسوکاری بێسەروشوینکراوی ئەنفالکراوەکاندا ژیان بەسەر دەبات .دیمەنی ئەم ئۆردوگایە کە بەسەرزیندووەکانی دوای ئەنفالی تێدا دەژی ،هێندە خاکستەری و بێڕەنگ باس دەکرێت ،کە جیاوازییەکی ئەوتۆی لە ژیانی ناو ئاوشویتسدا نییە .دیمەنی کارو لە خەوهەستانی پاڵەوان و ئاخاوتنی بێ ئاخاوتنی ئەم لەگەڵ میمکیدا ،لە شانۆگەرییەکی بێدەنگ دەچێت. باسکردنی ژیانی ئەم ئۆردوگایە ،خوێنەر دەخاتە ناو کەشوهەوایەکی هەتا بڵێی ئۆردوگا ئاساوە. بەاڵم ئەوەی کە جێگایەکی گەورە لە (سەرزەمینی زیکزیکە)دا داگیر دەکات ،لە راستیدا میمکی پاڵەوانە و لە بێ زمانی ئەو و کەم قسەکردنیشیدا ،بەشێکی گەورە لە حەکایەتی ئەنفال دێتە گێرانەوە ،بێگومان لە چارەنووسی بنەماڵەیەکدا. یەکێک لە دیمەنە جوان و بەهێزەکانی ئەم رۆمانە ئەوەیە کە پڕۆسەی ئەنفالکردنی گوندێک لە گوندەکانی ئەنفال ،لە رێگای پاڵەوانەکانی کتێبی
(ئەلف و بێی) باڵدارەوە دێتە گێرانەوە ،ئەویش لە ریگای ئاخاوتنی نێوان دارا لەگەڵ کوڕە فیگورئاساکەی (ناجی ئەلعەلی)دا کە بە حەنزەڵە ناو دەبرێت .بێنە بەرچاوی خۆت کە دارا بۆردومان دەبینێت و مام زۆراب هەڵدێت و زارا پەالماری منداڵ دەدات. هەڵبژاردنی کەسایەتییەکانی ناو ئەلف و بێی باڵدار ،کە زرنگانەوەیەکی گەورە و شەخسی لە یادەوەریی ئینسانی کورددا هەیە ،قورساییەکی گەورە لە سەر زەینی خوێنەر دروست دەکات و نووسەر زیرەکانە خوێنەر کیشدەکاتە ناو بازنەیەکی خۆناسینەوەی کۆمەاڵیەتییەوە کە پاڵەوانی چیرۆکی ئەنفال پێویستی پێیەتی. شایەنی باسەکە کە دەنگی گێڕانەوەی ناو رۆمان بەسەر چەند کاراکتەرێکدا دابەش دەبێت .دەنگێکی بێڕەنگ کە رووداوەکان وەک ئەوە دەبینێ لە پەیوەند بە ژیان لە دوای قەومانی ئەنفالەوە .دەنگێکی دیکە کە هێندەی لە دەنگی رەنگدار دەچێت کە جێگایەکی تایبەت لە دووبارە نیشاندانی ژیانی پاڵەوانەکانی ناو رۆماندا داگیر دەکات بەرلەوەی لە دواوێستگەی ئەنفالدا ،لە بیاباندا جێ بگرێت .ئەم دەنگە وەک دەنگی زیکزیکەکانی گەرمیان وایە و رەنگاوڕەنگە. ئەم رەنگە دەکرێ ئازارێکی پرتەقاڵی بێ ،کە سەرگوزشتەی دڕکەپیاوێکە کە شادی هێنەری ناو مەملەکەتی دڕکە ،یان دەکرێ دەنگێکی خەنەیی بێت کە لە سیمای تارماییەکەی دەشتی حەمریندا خۆی بەرجەستە دەکاتەوە. زمانی گێڕانەوە لە دەربڕینی هەردوو دەنگی بێڕەنگ و رەنگداری سەرزەمینی زیکزیکەدا سادەیە و وەک زمانی سادەی گەرمیانییەکانی قوربانی ئەنفال ئاسان دەچێتە دڵەوە .ئایا ئەمە هەڵبژاردنێکی بە ئاگاهانەی نووسەرە بۆ نەخشاندنی زمانێک کە تراژیدیای تیا دەخوڵقێ ،یاخود زمانی ناوەوەی قوربانیانێکە کە کەوتنی زمان لە دوای ئەنفالەوە تەنیویەتی ،ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ئەدۆرنۆ ،هیشتا دەستی نەخستۆتە سەر درزو بریندارییەکانی ناو زمانەوە ،تا لە ئاست ئەم تراژیدیایەدا بێت .بە هەرحاڵ ،سادەیی ئەم زمانە لە گێڕانەوەدا لە هەرکامێکی ئەو هۆکارانەی سەرەوە سەرچاوەی گرتبێ ،وەک خاڵێکی سەرکەوتوو بۆ نووسەر تۆمار دەکرێت. بەاڵم جێی داخە لە نێوان الپەرەکانی ٧٥تا
7
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
٧٩دا ئەم دووبارە گێڕانەوەی تراژیدیای ئەنفال لە گێڕانەوە ئەدەبییەکەی خۆی دەکەوێت و بە زمانی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ،مێژوویەکی سادە وەک ئەوەی کە چۆن بووە دەگێڕدرێتەوە. بە بڕوای من ئەگەر ئەم بەشەش وەک دەنگی زیکزیکەیەکی رەنگدار بهێنرایەتە گێرانەوە ،دەکرا رەهەندی تر و گۆشەی دیکەی رووداوی تێ بکەوتایە کە زمانی رێپۆرتاژی رۆژنامەوانی نەدەکردە دەربڕین بۆ خۆی. لەگەڵ گەیشتنە کۆتایی دێڕەکانی ئەم رۆمانەدا، خوێنەر هەستدەکات کە هەڵبژاردنی ناونیشانی سەرزەمینی زیکزیکە چەند هەڵبژاردنێکی بە ئاگاهانەی نووسەرە و خوێنەر لە بەشی ٧رۆماندا: کیڵگەی دڕک ،زریکەی ئەبەدی میمکمدا ،دەکرێ زریکەی ئەنفال ببیستێت و هاوکاتیش بە تاسەیەکی زۆرەوە بە شوێن گەیشتن بە کۆتاییەکانی رۆمانەوە بێت .لە جێگایەکی ئەم رۆمانەدا گوێبیستی ئاخاوتنێکی نێوان حەزرەتی ئیبراهیم و خودا دەبین: حەزرەتی ئیبراهیم بەدەم چەقۆ تیژکردنەوەوە رووی کردە ئاسمان و وتی: خودایە قوربانییەکە ئامادەیە لە کوێ سەری ببڕم؟ دەنگێک لە ئاسمانەوە وەاڵمی دایەوە :بچۆرە گەرمیان ،مەگەر نازانی من ئەو جێگایەم بۆ قوربانیدان خولقاندووە. لە زریکەی ئەبەدی میمکمدا ،زۆر بە سادەیی نەک هەر پڕۆسەی سەربڕینی قوربانییەکان ،بەڵکو ژیانی ئەوانەیشی لە دوای ئەنفالەوە لە چاوەڕوانیدا رۆژەکان تێدەپەڕێنن ،بە تەواوەتی دیلت دەکات و قورگت پڕدەکات لە گریان .النی کەم بۆ من کە چاوەڕوانی ئەم جۆرە لە چارەنووس نەبووم بۆ میمکی پاڵەوان. عومەر سەید ،بەوەی حەنزەڵەی (ناجی ئەلعەلی) دەکاتە گوێگری دارای ئیبراهیم ئەمین باڵدار بۆ بیستنی چیرۆکی ئەنفال ،ئەوا جێگای خۆیەتی ئاماژەیەک بەم فیگورە کاریکارێستییەی ناجی ئەلعەلی بدەین .ئەو لە چاوپێکەوتنێکیدا سەبارەت بەم فیگورە دەڵێ :حەنزەلە خۆیەتی لە منداڵیدا کە لە گوندەکەی خۆی هەڵدەکەنرێت .وەک منداڵێکی تۆراو ،دەست لە پشتاوپشت لە بینەر، تەمەن دە ساڵ ،بڕیارە گەورە نەبێ تا نەگەڕێتەوە بۆ شوینێ خۆی. لە سەرزەمینی زیکزیکەدا ،حەنزەلەکانی کوردستان ،بە گەورە و بچووکەکانیانەوە ،دەست لە پشت و پشت لە بینەر نین .وەک ئەوەی کە فیگۆرەکەی ناجی ئەلعەلیدا دەبینرێت ،بەڵکو رووخساریان هەیە و ناویان دڕکە پیاو و میمک و کاکەواڵیە. ئەگەر حەکایەتی گومناوکردنی ١82هەزار گوندنشینی کورد ،تاکە زانیاری ئێمەیە لەسەر یەکێك لە برینە قووڵەکانی سەرجەستەی ئینسانی کورد ،ئەوا (سەرزەمینی زیکزیکە) پێدانی دەموچاوە بە چەند کەسێکی ئەم قوربانیانە. وەزیفەی ئەدەبیش هیچ شتێکی دیکە نییە جگە بەخشینەوەی دەموچاو بەو کەسانەی لە دەموچاو بێبەشکراون. عومەر سەیدە لە کێشانەوە و دووبارە دروستکردنەوەی هەندێک لە دەموچاوەکانی ئەنفالدا، بە سۆزو میهرەبانانە و وەستایانەوە ئەم پڕۆسەی بە کەسی کردنەوەی قوربانییەکان ئەنجام دەدات و لە چەند سەد الپەرەیەکدا کارێکی هەتا بڵێی جوان دەخوڵقێنێ. سەرچاوەکە بە سویدی لەژێر ناونیشانی :شیعر لە دوای ئاوشویتسەوە لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پەیدادەبێت.
زمانی گێڕانەوە لە دەربڕینی هەردوو دەنگی بێڕەنگ و رەنگداری سەرزەمینی زیکزیکەدا سادەیە و وەک زمانی سادەی گەرمیانییەکانی قوربانی ئەنفال ئاسان دەچێتە دڵەوە
6
نالی بە دیدێ دی
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
شاعیرێكی دڵتەڕ و چاوباشقەڵ
ەكیم مەال ساڵح ح بەشی پێنجەم كە لە رووی عەشقی مەجازی واتە دڵدارییەوە، دیوانەكەی ئەم شاعیرە پڕ لە هونەرە دەخوێنینەوە، سەرسام دەبین لە ئاستی رستكردن و هۆنینەوەی وشە و تەركیبات و داڕشتندا ،هەر ئەمەش وایكردووە كە بە كەڵە شاعیرێكی مەزن بناسرێ و لە دڵی خوێنەرانیدا جێگای تایبەت بگرێت. ئەمیش بە پشوویەكی درێژی چەند ساڵە و خوێندنەوەی سێبارەی ،گەشتم بەوەی كە قەڵەمی لەسەر دابگرم و الی خۆم وایە كە شتێك دەنووسم یا نووسیومە دەیدەمە دەست خوێنەران و داوایان لێ دەكەم ئەگەر هەڵەیەكم كردبێ بۆم راست بكەنەوە ،ئەو راستكردنەوەیەش خزمەتێكی دیكەیە بە گوڵشەنی رازی ئەم شاعیرە سەر لە ئاسمان سووەدا .لە گۆشەی ئەم جارەدا دەڵێم نالی عاشق و شەیدا و ناخ دارماڵ لە چركەچركی چریكەی ئەڤین ،گەلێ غەزەل و بەیتە شیعری دەخوێنینەوە وەك لەسەر ئافرەت نووسیونی .وەك ئافرەت كە خۆی ناوی دەبات (حەبیبە) یا (مەحبوبە) مان بە ئاشكرا لە دەستدایە ،لەم رووەوە دەچینە سەر ژمارەیەك بەیت كە پێداهەڵدانی چاوە .ئەم بەیتانەش لە بەرامبەر ئەو بەیتانەدا رادەگرین كە لەسەر حەبیبە یا مەحبووبە نووسیونی ،وەك دەڵێ: پێم دەڵێن (مەحبووبە) خێل و قیچە مەیلی شەڕ دەكا خێل و قیچە؟ یا ترازووی نازی نەختێ سەر دەكا. دیوان ل105 نموونەش بۆ (حەبیبە) دەڵێ: جەنانی وەك جینان كردم بە ماوا (حەبیبە) ی ماڵیاوا ماڵی ئاوا. دیوان ل.118
لە بەیتی سەرەوەدا پێ لەوە دەنێ كە مەحبووبە (چاوی خێل و قیچە) بەاڵم بەپێی هونەری بەدیعی كە یەكێكیان حوسنی تەعلیلە ئەو عەیبەی دەگۆڕێ بەوەی كە (ترازووی نازی نەختێ سەردەكا) لەگەڵ ئەمەدا دەبینین لە قەسیدەیەكی تژی و سەرشار لە هونەردا ،رۆژانێك دڵی داوە بە (مەستورەی ئەردەاڵنی) دیوان .ل .636- 611 هەروەها لە بەیتەشیعرێكی دیكەیدا ،دڵداری لەگەڵ كیژێكدا دەكات كە نازانرێت لە چ رەگەزێكی نەتەوەییە. (گێل) ئەگەر توركی( ،تعال) ئەر عەرەبی (بێ) ئەگەر كوردی ،وە گەر فورسی (بیا). دیوان ل 123 روون و ئاشكرا دیارە كە ئەمە ئافرەتێكی دیكەیە و دوورە لە حەبیبەی ماڵیاوایی یا مەحبووبەی خێل و قیچ .لە بارەی چاوەوە ئەم بەیتانە بەسەر دەكەینەوە تا نالیمان وەك دڵدارێكی جوانپەرست بێتە دەست. یەكەم: عاشقی سونعی حەقم ،قوربانی رەنگی قودرەتم چاوی ماوی ،خاڵی شین ،كوڵمی سپی ،زوڵفی سیا. ل126 چاوی كاڵ دڵگیر و جوانە و دوورە لە چاوی مەحبووبەوە .لە زمانەكەماندا ماوی بە واتای (كەوە) ش دێت ،كە شینی كاڵ دەگەیەنێت .لەم رووەوە وشەمان هەیە كە (كەوە) ی پێوەیە وەك (ملەكەوە و كێلەكەوە) یا لە ناو جافدا بە خۆڵەمێش دەگوترێ (خۆڵەكەوە) یا مارێ رەنگی شینی كاڵ بێ پێی دەگوترێ (كەوەمار) تەنانەت وشەی (كەو) یش كە پەڕەكانی خۆڵەمێشین هەر لەو ریشەیە .مەبەست ئەوەیە كە (كەوە) ش رەنگێكی سەربەخۆیە و جیایە لەوەی بە دوایدا دەڵێ :خاڵی شین. دووەم: نرگسان توكە خواب همە عالم بردند خفتگانند ولی رهزن بیمارانند.
ئافرەتێك چاوی وەك گوڵی نێرگس جوان و لەبار بێ، دیارە چاوی ئافرەتێكی دیكەیە نەك حەبیبە! هەموو دەزانین كە چاوی ئاسك جوانە و لە شیعری فارسی و عەرەبیشدا نموونەی هەیە ،لەمەدا چاوی ئاسك و خێل و قیچ لە یەكەوە دوورن.
ئەم بەیتە لەدیوانەكەدا بە هەردوو دیوەكەیدا جوان لێكدراوەتەوە ،بەاڵم ئەوەی تێدا دەردەكەوێ (نەرگسی نادیدە) كە دەبێتە(چاوی نەبینراو) یا(چاوی نەبینین)ئەوە دەگەیەنێت كە بەپەچە داپۆشراوە ،ئەی لە(توڕڕەیی پێچیدە) چیبكەین كە دیارەو بەدەرەوەیە؟! چاو داپۆشرابێ و(توڕڕە) بە دەرەوەبێ گونجاو نییە ،دەبێ پێچیدە بە واتای پێچراوە بخوێنینەوە ،واتای پێچانەوە لە ناو شتێكدا، كە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت یار سەرپۆشی پۆشیوە. شەشەم: گەلێ شێرو پوڵەنگو بازو شاهێنی شەهەنشاهی وەكو (نالی) بە دڵ نێچیری راوی چاوی جادوتن. ل340 چاوی جادوكار واتە سیحری جوانی بنوێنێ دوورە لە چاوی مەحبووبەوە .شێر و پوڵەنگ لە زەویدان، باز و شاهێنیش ئاسمانین ،بەم پێیەو دەگەیەنێت: نالی بە بەرزایی ئاسمانەوە یاخود لە زەویدا بێ، هەر نێچیرێكە و چاوی سیحربازت راوی دەكات( .برا گەورەكەم بەم شێوەش دەبێت) ئەمە نالییە و شیعری دوو یا سێ جۆر داڕشتن. حەوتەم: بنازم دڵبەری خۆم چەندە پڕ وەسف و چ بێ عەیبە بە چاو مەست و ،بە دڵ هۆشیار ،بە ئەبرۆ جووت و هەم تاقە. ل464 (چ بێ عەیبە) و (بە چاو مەست) ئافرەتێكی ترە، لەگەڵ ئەمەشدا چاوی بە مەست دیاری كردووەكە جوانی تێیدا جیلوەی دێ ،لە بەیتی پێشەوەشدا چاوی بە نەرگس چواندووە ،وەك دەڵێ: رەیاحین پەرچەم و ،اللەكوالهو ،یاسەمەن توڕڕە بە نەفشە خاڵ و ،نەرگس چاو و ،گوڵزار و سەمەن ساقە.
ل.176 واتە :دوو نێرگسەكەی چاوت خەڵكی هەراسان كرد و خەوی زڕاندن و هەروەها بوونەتە چەتە و رێگر .بەم پێیە ئافرەتێك چاوی وەك گوڵی نێرگس جوان و لەبار بێ ،دیارە چاوی ئافرەتێكی دیكەیە نەك حەبیبە.
چوارەم: كە لێڵ و سوور و كول بوو چاوی تیژت ئەوەندە پێی دەڕێژی خوێنی ناحەق. ل.261 چاوت هیندە تیژ و گەشن بە تیری نیگا ئەوەندە خوێنی عاشقانی رشتووە ،تا بەو چەشنە لە جوانییەوە گۆڕاوە بۆ (لێڵ و سوور و كول) ئەمەش پەسن و پیا هەڵدانێكی هونەرییە.
هەشتەم: شەربەتی عوننابی لێوی شەككەر و بادامی چاو سەرووی قەدت راستە ئەنواعی سیماری گرتووە. ل546 بادام كە چوالەشی پێدەگوترێ ،چواندنی چاو پێی جوانكاری شیعرییە و الی شاعیری دیكەش هەمان چواندنم بەرچاو كەوتووە .بادام كە پێگەی رەنگی زەرد وەردەگرێ .ئەم ئافرەتەش كە نالی دڵی پێداوە ،دیارە رەنگی گلێنەی چاوی زەرد بووە.
سێیەم: خاو بێ خاوی دوو زوڵفی خاوم ئەز چاوە چاوی یەك غەزالە چاوم ئەز. ل.232
پێنجەم: وەك توڕڕەیی پێچیدەیی تۆ ساغ و شكستەم وەك نەرگسی نادیدەیی تۆ خۆش و نەخۆشم. ل291
نۆیەم: ئەی خەستەیی چاوت هەموو ئاهویی تەتاری وەی بەستەیی زوڵفت هەموو شێرانی شكاری. ل653
چاوی مەست و كەیلت وەك چاوی هەموو ئاسكەكانی هەرێمی تەتارن...هتد .ئەم پیاهەڵدانە جوانەش دوورە لە چاوی الر .تەتار هەرێمێكە لە رۆژهەاڵتی ئاسیا ،لە كۆنەوە بەوە دیاریكراوە كە ئاسكی زۆرە. دەیەم: یادی چاوی بە فوتوورت لە دەرووندا مەرەزە غەمی زوڵفی بە خەمت بوو لە دڵمدا بەگرێ. ل659 فتوورت واتە مەست و خەواڵووت ،ئەمەش لە شیعری كالسیكیدا جوان و دڵپەسەند دەگەیەنێت كە نموونەیە بۆ چاوی جوان و دڵگیر. یازدەیەم: (بحمدلله) دووچاوی یارم ئۆخەی بەبێ مەی مەستە ،بێ مەی مەستە بێ مەی. ل713 لێرەشدا چاوی مەست و خومار خۆی دەنوێنێ و دوورە لەو مەبەستەوە كە قسەمان لەسەر كردووە. لەم بەشەدا ناوی حەبیبە ،مەحبووبە و مەستوورە دیارن ،بەاڵم بەیتەكانی دیكە تەنیا پیا هەڵدانیان تێدایە و ناو دیارنییە ،بۆیە وەكو ئاماژەمان پێكرد، نالی جوان پەرست بووە و نیگای لەسەر هەركچێكی جوان گیرسابێتەوە ،بە عیشقی خۆی كااڵی بە بااڵی بڕیووە .یاخود لە نالی وردەكار ئەوەش چاوەڕێ دەكرێ كە لە وشەی (مەست) ی چاودا چوار پیتە سەرەتاكەی ناوی (مەستوورە) بێت .هەر با نموونەی بڕگەی دووەمی ئەم بەیتە وەرگرین (بەبێ مەی مەستە ،بێ مەی مەستە ،بێ مەی) واتە مەستوورە بێئەوەی مەیی خواردبێتەوە هەردوو چاوی مەست و خومار دەنوێنن.
شیعری بەڵگەنامەیی
لە «لهنێو ماساییهكان»ی «پێشهوا كاكهیی»دا لێرهدا پێشهوا کاکەیی ،پاتی دهكاتهوه كه ژیان لهناو هۆز و خێڵەكانی ئهفریقیادا ،لهوپهڕی سادهییدایه. کاکەیی دەڵێت:
هۆشەنگ قادر لەناو خێڵه ئهفریقاییهكاندا ،ژیان له سادهیی هۆزه دووره دهستهكاندا و لهناو قواڵیی و پنتی ئاڵۆزی جوگرافیای ناو بیابان ،لم ،سهراب ،جوگرافیناس دهبێت سهرزهوین بۆیان بگهڕێت تا بهركهوتهی ئهو خێڵە ئهفریقییانه بكهیت. تهلیسكۆبهكهی پێشهوا کاکەیی ،ههموو پانتایی دونیامان پێ دهناسێنێت ،جاربهجارێک سهفهرێک بۆ ناو گهردوون .نازم حیكمهت ،له رۆمانی سێوی سهوزدا، باس لهو هۆز و خێاڵنه دهكات ،تهنانهت هێندێكیان به مرۆڤخۆرهكان ناودهبات؛ بەاڵم هی پێشەوا کاکەیی جیایه ،لەگەڵ خێڵه سەرەتاییەکانی ئەفریقیایە ،شاعیر لێرەدا دەخوازێت تێكهڵ بێت لهگهڵ ماساییهكاندا ،بە شێوەی تێكهڵبوونێكی فیزیکی ،هەڵبەت بە شێوەی مەجازی .پێشهوا كاكهیی ،له ستایشی ئهو خێاڵنهدا سهفهرێكی خهیاڵی و رۆحی دەکات ،هاوشێوهی دانتی کە له كۆمیدیای ئیالهیدا ،بهناو ئهو خێاڵنەدا کردی ،له گوزهران و شێوه و سیستهمی ژیانیاندا .کاکەیی دەڵێت: «بەم وشکەساڵییە راهاتوون ،پزیشكانی دونیا پشتیان كردۆته ئێرە ،كهچی ههمووشیان چاویان بڕیوهته گیای ئێرە».ئێمه له ههژاری راهاتووین ،ههموو سهرمایهداران و كۆمپانیا وهبهرهیێنهرهكانی جیهان پشتیان له كورد كردووه ،زێڕی ئێمه بۆ ئهوانه ،ههمووشیان به دوای نهوتی ئێرهدا دهگهڕێن ،چش له كۆمپانیا توركی و رووسییه بێزاركهره بهرژهوهندخوازهكان ،چش له چڵكاوخۆری حزبهكاندا .ئهوان كه پێشمان بڵێن هێی میستهر پترۆڵ ،لەپێناو دینارهكهدایە .کاکەیی ،دەڵێت:
«تۆسهیریجانتاكهتبكه ئاوێنهیهكیبچووكیتیایه،
«له ئاسک و مامز بڕوانن بزانن چۆن گیانیاندهلهرزێ، دڵشاد نین ،با سهری شێریش خوێنی لێچۆڕێ».
ئهفریقیا ،ژیانی جهنگهڵ و ژیانی پهیدابوونی یهكهمین مرۆڤەكانی دونیایە .دهبێت ئهوروپی و ئهمریكییهكان سوپاسگوزاری ئهفریقیا بن ،ئهگینا له خهونیش ئهو پێشكهوتنه سهرسووڕهێنهرهیان به خۆیانهوه نهدهدی. کاکەیی دەڵێت:
«خوداوهکئاوێکلەئاسمانەوەدێته خوارێ، هەرچیتۆزوخۆڵیسەرگەاڵیدرەخت هەیەدەیشواتەوەو بەسەرسەرابیدڵدادەبارێ،
وەکوژیشکخۆیخڕکردۆتەوە؛ دەتاویبدەیەماڵتە،خۆناتخوا.
رووخساری جوانی ،جوانییهكی بێئهندازه ،جوانییەک هێشتا ئاوێنه ئێرەیی پێ دهبا ،ئاوێنه هێشتا خۆی پاک دهكاتهوه له ژهنگه گهرداوییهكانی ،تا خۆی ئاماده بكات و خۆی دابماڵێ له ههموو ژهنگگرتووهكانی ،بۆ ساتێک تا خاوهن رووخساری جوان له ئاوێنهكهوە سهیری خۆی پێ بكات ،دهبێ ئاوێنه سوپاسگوزار بێت بۆ ساتێک بینینی رووخساری مانگی چوارده ،ئهم خهسڵهته وهک ئهوه وایه دارێک كه تهمهنی حهوتسهد ساڵ بێت ،بازێک ههڵۆیهک بۆ یهک جار لهسهری بنیشێتهوه .ئیدی دەبێت ئەو
جهاللهدینی رۆمی ،ئهوهتا پێمان دهڵێ خودا لهناو دڵه بێگهردهكاندایە .خودا لهناو مرۆڤە پاكهكاندایه. دارە دڵخۆش بێت کە بازێک بەسەریەوە دەنیشێتەوە .نهخش و زەغرەفهكێشراو دهنهخشێنن تاكو جوانییمان ئهگهر «ئیدوارد سهعید» رۆژههاڵتناس بێت ،ماركۆ پۆڵۆ یانییش ئهو یاریگایه تهنانهت ئهگهر زۆرترین تێچوونیشی نیشان بدهن.هەروەها کاکەیی دەڵێت: گهشتهكانی بۆ بازرگانی بێت ،جەیمس كاڵودیۆس ریچ بۆ كرابێت ،دهبێت خهنی بێت یاریكهرێكی وهک میسی «ببینن:مننهپهیامبهرمونهداگیركهرم گهشتهكهی بۆ ناساندن بێت ،ههریهكهیان سهرزهمینێكی تهنهاوتهنها بۆ یهک جار یاریی لهسهر بكات .ئاوێنهش دیاریكراویان لهناو نهخشهكانیاندا كێشابێت؛ ئهوا پێشهوا دهبێت زۆر بهختهوهر بێت ئهگهر یاری گوڵهندام بۆ تهنها ونهسهروهتیشمدهوێ، کاکەیی ،به خهیاڵ و ئهندێشه فراوانەكانییهوه ،سهر جارێک سهیری خۆی پێ بكات .شێركۆی شاعیریش ،له زهوینه جۆراوجۆرهكان تهی دهكات ،ههموان له سهر و بژێرم ه ڵد ه ه گاوانی م ه ه من تا ه و ه ئ ملوانكهی دهقی وااڵكهی خۆیدا ،هاوشێوهی ئەمە شتێكی سفرهیهک كۆ دهكاتهوه ،سهر زهوینێک کە دۆاڵودۆڵ دەڵێت: وایوتووه ،بهاڵم له زمانی ئهنگوستیلهدا .کاکەیی، چیا و چیا شارەوشاران لەناو قواڵیی ئەو کیشوەره ههمیشژنیماساییمدهوێ؛ پانوپۆڕانەدا ،تا بیانگەیتێ و بیانناسیت و ئاشنابیت «پهیكهرتاشهكانیش سهیركهرن ،تاكو لێبۆنوێبوونەوەیخودپارچەقوڕی به ژیانیان و به کولتوور و دابونەریتیان ،كه هێشتا شتێکلهژیانبتاشن». زۆرێكمان پێی ئاشنا نین. دیکەیناوێ، نیگاركێشەکانیش وێنهی ژیان لهناو تابلۆییهكی به
5
ــــــێرزاد حەسەن دا:
ـــییە شكۆمەندی مرۆڤە * لێرە حیکمەت جێگەی نابێتەوە بۆیە دمرێت؟ بەڵێ ...لێرە حیكمەت جێگەی نابێتەوە.* بۆچی؟ چونكە شتێ نییە ناوی ژیری وهۆشیاری بێت.* تۆ لە رێگەی رۆمانی (ژنێك بەسەر منارەوە) بانگەشەی بۆ نائومێدبوون دەکەیت؟ نانا ..هەرگیز ئەوەم ناوێت ،ئەسڵەنئیشی ئەدەب بەو مانایەی كە ئایین و سیاسەت دەیكەن ،ئەوە نییە كەس هان بدات ،بەڵكو ئەدەب ئیشی ئەوەیە پرسیار و گومان دروست بكات، من بڕوا ناكەم هەرگیز ئەدەب بەو راستەوخۆییە هانی خەڵك بدات بۆ مەرامێك ،یاخود بابەتێكی دیاریكراو ،بەڵكو تۆ كۆمەڵێك كارەكتەر و رووداوت هەیە ،بە مانا تەقلیدییەكەی ئەگەر قسان بكەین، لەنێوان شەڕ و خێر ،پاكی و جوانی ،ناشرینی و پیسی ،هەروەها كۆمەڵێك كارەكتەرت هەیە مرۆڤ بە غەریزە ئەگەر زۆر نەخوێندەواریش بێت لە كاتی خوێندنەوەی تێكستێكدا لە خۆیەوە دەكەوێتە قۆناغی دادگایكردن ،مەسەلەن تۆ (راسكۆلۆنیكۆف) ناتوانیت وەك تاوانبارێك دادگایی بكەیت ،قسە لەسەر ئەوەیە لە ئەدەبدا كاریگەرییەك یان هەوڵێك هەیە بۆ گۆڕینی مرۆڤ لە ناوەوە ،كۆڵن وڵسن قسەیەكی زۆر جوانی هەیە دەڵێت :ئەوەی رۆماننوس كردی نە ماركس پێی كراوە نەفرۆید و نەداروین ،لەبەر ئەوەی رۆماننوس لە ئەدەبدا باسی ژیان دەكات ،بەاڵم ئابووریناسێك تەنها باسی ئابووری دەكات ،لەبەر ئەوە دەكرێت رۆماننوسێك هەم دەروونناس بێت و ئابووریناس بێت و كۆمەڵناسیس بێت ،بەاڵم ئەوانی دیكە تەنها باسی ئەو بوارەی خۆیان دەكەن كە دەیزانن ،لەبەر ئەوە بە هیچ شێوەیەك لە ئەدەبدا هیچ نووسەرێكی راستەقینە نییە بیەوێت یان نەخشەی هەبێت بۆ هاندان و لێخۆڕین بەرەو شوێنێك. * لە دەستپێكی نووسینتەوە هەتا تازەترین بەرهەمت ،خوێنەر بەردەوام كارەكتەری غەمگین و دڵشکاو و فەزایەكی حەزین دەبینێت ،ئەم غەمگینییەی ناو بەرهەمە ئەدەبیەكانت تا چەند نزیكە لە رۆحی خۆتەوە؟ من لە منداڵییەوە هەست بە غەمگینیدەكەم ،لەباری خێزاندارییەوە هەتا دەگات بەو ماڵ و كۆاڵنانەی لێی ژیاوم ،كێشەو گرفتەكانی ناو خێزان ،هەتا رۆیشتنم بۆ قوتابخانە ،لە چونم بۆ ناو ئایین و مزگەوتەوە ،تا شتەكانی دیكە ،هەموو فێریانكردم كە مرۆڤێكی غەمگین بم ،لە قوتابخانە وانەكان هیچ لەزەتێكی تێدا نەبوو ،بەڵكو هەمووی غەمگینی بوو ،خێزانیش هیچ دەرفەتێك بۆ خۆشی نییە ،بەڵكو هەمووی زەبروزەنگ و هەڕەشەیە ،كە كەمێك پێدەگەیت و دەكەویتە دڵداری ،لەوێش دیسان غەمگین دەبیت ،چونكە پانتایی دڵداری هەمووی غەم و حەسەرت و دابڕان ودڵشكان و گریانە ،سیاسەتیش دەكەیت دیسان هەر غەمگینی و ماڵكاولی و خوێنە ،بۆیە شتێك نییە لە دنیای ئێمەدا غەمگین نەبێت و ئێمەشی لەگەڵ خۆیدا گەورە نەكردبێت ،تەماشاكە ئێمە بۆچی سەرسامین بە چیرۆكە ئەفسانەییەكان ،چونكە لەوێدا دڵدارەكان بەیەك ناگەن و تووشی غەمگینی دەبن. * هۆكاری ئەمانە چین ...بۆچی مرۆڤ مەحكومە بەم غەمگینیانە؟ دەبێت هۆكار چیی بێت؟ جگە لەوەی خودیمرۆڤ بوونەوەرێكی غەمگینە لەسەر زەمین ،خودی ئەو پرسیارە میتافیزكیانەی مرۆڤ لە خۆی دەكات بەرامبەر بە خۆی و بوون و نەبوون و مردن و ئاخیرەت و ئاسمان و زەوی و لەدایكبوون و مردن و پاش مەرگ ،هەموو ئەمانە سەرچاوەی غەمگینین، تۆ هیچ مرۆڤێك نادۆزیتەوە لە جەوهەردا جۆرە غەمێكی قووڵی نەبێ.
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
مرۆڤ بوونەوەرێكی غەمگینە ،پرسیارە میتافیزكیانەی
مرۆڤ بەرامبەر بە
بوون و مردن و پاش مەرگ ،سەرچاوەی غەمگینین بۆی!
* مامۆستا ...لەم نێوەدا كولتوور چ رۆڵێكی لە ئاڕاستەكردنی مرۆڤی ئێمەدا هەیە بەرەو غەمگینی زیاتر و قووڵتر؟ هەر تەماشایەكی سادەی ژیانی ئێرە بكەیت،دەبینی مرۆڤی ئێمە ئەوەندەی مەرگدۆستن، ژیانیان خۆش ناوێت ،تەماشای هەندێك شوێنی گشتی دەكەیت ،كارەساتە كە تەنها نێرینە دەبینی، ئەمانە مایەی خەمن ،تۆ تەماشای خانوەكانمان واتە شوێنی ژیانمان بكە ،ئەوە دەبینی كە ئەم خانوانە بۆ خۆشگوزەرانی نەكراون ،بەڵكو بۆ گوزەران كراون ،ئێمە تەنانەت شادی و ئاهەنگ و پرسەكانمان ئەوەندەی شێوەیەكی هیستریان، كەمتر شادی یاخو پرسەن ،هەموو ئەوانەی كە ئێواران لە سەیران دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە ،حەز دەكەن بگرین ،ئەمە بۆچی؟ چونكە هیچ لەزەتێكیان نەدیوە ،لەبەر ئەوە ژیانی سیاسی و كۆمەاڵیەتیمان هەمووی دەگەڕێنەوە سەر سەرچاوەی غەمگینی، هەمیشە حەزمان لە خوێندنەوەی رۆمانی غەمگین و تەماشاكردنی فیلمی غەمگین و گوێگرتن لە گۆرانی غەمگین و حەزمان لە عیشقی غەمگینە، تەنانەت رەنگی جلوبەرگەكانیشمان غەمگینن ،بە گشتی ئەمانەش كاریگەریی كولتووریان لەسەرە، كولتوورێك كە ئەوەندەی ئامادەت دەكات بۆ مەرگ، نیو هێندە فێری ژیان و چێژی راستەقینەت ناكات. * بە گشتی نووسین لەالی تۆ زۆر دەمێنێتەوە و پەلە ناكەیت لە تەواوكردن و چاپ و باڵوكردنەوەی، ئەم ترسەت لەپای چییە و هۆكارەكەی چییە؟ دروست وایە ،لەبەر ئەوەی یەكەم دەكرێت منخۆم بە بەهرەدار نەزانم و پێم وا نەبێ نووسەرێكی هێند بە توانام بتوانم بە یەك ساڵ بەرهەمێك بێنمە بوون ،ئەمەش رەنگە شكستی من بێت ،بەاڵم خۆ زۆر نووسەری دیكە لە دنیادا هەن وەك (سالنجەر) یەكدوو كۆمەڵە چیرۆك و رۆمانێكی هەیە ،زۆر شاعیریش هەن تەنها یەك دیوانیان هەیە ،هەردی شاعیر تەنها دوازدە شیعری هەیە ،زۆر نووسەری دیكە هەن كە بەرهەمی كەمیان نووسیوە بەاڵم خەاڵتی جیهانییان بە ناوەوە نراوە ،بەگشتی مەرج نییە دەقی زۆرت هەبێ ،من بۆ خۆم كەرەستەی زۆرم هەیە ،بەاڵم وەك هەمیشە وتوومە من مرۆڤێكی بێ بەهرەم ،ئەگینا ئەوەندە شتم دیوە لە منداڵیمەوە هەتا ئێستا ،دەبوو دەیان دەقی دیكەم بنووسیایە ،بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا منیش هۆكاری تایبەتی خۆم هەیە لەوەی تەمەڵ بووم لە نووسیندا ،یاخود ترسم هەبووە ،یان پشووم درێژ بووە و بە حەوسەڵە بووم، دڵەراوكەیەكی نایشارمەوە گەورەم هەیە بەرامبەر بە تەكنیك و بابەت و زمانەكەم ،من بیرم دێت (پێدەشت)م نووسی ،دەمویست لەسەر ئیقاعی حەیران بینووسم ،ناچار حەڤدە ساڵ گوێم لە حەیران گرت و كەلەپووری دەشتی هەولێرو ناوچەكانی بەری كوردستانی ئێرانم خوێندەوە ،هاوكات كاتێكی باشم دانا بۆ ئەوەی لەگەڵ كۆمەڵێك جوتیاردا بژیم ،تەنانەت ئەو ژن و پیاوەی كارەكتەری دەقەكەمن ،من لە منداڵییەوە لەگەڵیان دەژیام ،هەتا زانكۆشم تەواو كرد.
* ئەی رۆمانی ژنێک بەسەر منارەوە؟ رۆمانی ژنێك بەسەر منارەوە ،لە سەرەتادادوو سێ رستە بوو ،دواتر وتم دە پازدە الپەڕەی لەسەر دەنووسم ،ئیدی هێدی هێدی لە كاتی مونتاژدا گۆڕانی بەسەردا هات و بوویە ئەو رۆمانەی كە ئێستا قسەی لەبارەوە دەكەین، ئەویش پێنج ساڵ خەریكی بووم. * وتت پێنج ساڵ ...باشە ئەگەر دەساڵ لەالت بمایەتەوە هەمان تێكست دەردەچوو یاخود لەگەڵ تێپەڕینی كاتتدا شتەكان و رووداوەكانی ناو رۆمانەكەت دەگۆڕان؟ حەتمەن دەگۆڕا و وەك ئێستا نەدەمایەوە،بەاڵم ئیدی هەستمكرد ئەمە دواین هێزو توانا و قەناعەتی منە بۆ ئەم رۆمانە ،بەاڵم (تەمی سەر خەرەند) زیاتر لە سی ساڵ لەالم مایەوە و بەردەوام كارم تێدا كرد (پێدەشتی كارمامزە كوژراوەكان) حەڤدە ساڵ كارم لەسەر كرد ،لەگەڵ ئەمانەشدا من بەردەوام لە ناوەوە دەنووسم، بەردەوام لەگەڵ كارەكتەركانمان دەژیم. * مامۆستا ئەگەر كەسێك بپرسێت خۆاڵسەی فیكری تۆ لە چ بەرهەمێكتدایە چیی دەڵێت؟ دەڵێم لە حەسار و سەگەكانی باوكمدایە،بە هەموو تەمەنی ئەدەبیم بیرم لەوە دەكردەوە كە دەقێكی لەو شێوەیە بنووسم ،لەناكاو رۆژێك چوومە ناو دووكانێكی گوڵفرۆشییەوە لە بەغدا ،باڵندەیەكی بچكۆلە لەناو قەفەزێكدا بوو لە دووكانەكەدا ،باڵندەكە هاتە دەروە و من پێم وابوو لە دووكانەكە دەردەچێتە دەرەوە،
كەچی پاش ئەوەی بە ئاسمانی دووكانەكەدا خولێكی خوارد ،ئیدی راستەوخۆ رۆشتەوە ناو قەفەسەكەی خۆی ،بە گوڵفرۆشەكەم وت ئەو باڵندەیە چۆن دەرنەچووە دەروە و هاتەوە ناو قەفەسەكەی ،دووكاندارەكە وتی لەو جۆرە باڵندانەیە ئەگەر چل شەو لەناو قەفەسدا بێت ئاسوودە دەبێت و ئیدی لێی دوور ناكەوێتەوە، ئیتر منیش لەسەر ئەو بنەمایە بیرم كردەوە كە هەموو شتەكانی ئێمە وەهان ،راستە حەسارو سەگەكانی باوكم نۆڤلێتێكی محەلییە و قسەكردنە لەسەر كوشتنی باوك ،بەاڵم گەشتێكی خێراشە بەناو كۆی ئەو قۆناغانەدا كە كۆمەڵگەی بەشەری پێیدا تێپەڕیوە. * بێینەوە سەر رۆمانی ژنێك بەسەر منارەوە، كۆتایی ئەو رۆمانە بۆ خوێنەر زۆر كراوەیەو مەودایەكی زیاتر بۆ بیركردنەوە و خەیاڵ و تەسەوڕاتی خوێنەر هێڵدراوەتەوە ،ئەم كۆتاییەت بە چ مەبەستێك ئاوا هێشتووەتەوە؟ زۆر بەرهەمی دیكەم لە رۆمان و كورتەچیرۆكیش كۆتاییەكانیان كراوەن ،هەمیشە حەزم لە كۆتایی كراوە بووە ،ئەبێ ئەوەمان بیر نەچێت ،ئەو پێگەو مەقامەی خوێنەر هەیەتی لەناو ئەدەبیاتدا ،گەورەترە لە خودی نووسەر ،چونكە خوێنەر بڕیار دەدات نووسەر زیندووە یاخود مردووە ،هەموو ئەو بەرهەمانەی كۆتاییەكی كراوەیان هەیە ،مانای ئەوەیە رێزیان لە خوێنەر گرتووە و خوێنەریان بەشداركردووە لە بەرهەمەكەدا.
هەمیشە وتوومە من مرۆڤێكی بێ بەهرەم ،ئەگینا
ئەوەندە شتم دیوە لە منداڵیمەوە
هەتا ئێستا ،دەبوو دەیان دەقی دیكەم بنووسیایە!
4
رووبەڕوو لەگەڵ شـــ
ئەوەی دەڕمێت منارە نـــ
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
لە رۆمانی (ژنێك بە سەر منارەوە) دا(،شێرزاد حەسەن) بە تەنها قسە لەسەر داڕمانی منارەیەكی دێرینی حەقیقی ناكات ،بەڵكو لە رێگەی ئەو منارەوە ،باس لە شكۆمەندی و كەسێتی ئینسانی كورد دەكات ،كە وردە وردە كار بۆ داڕمانی دەكەن! لە زۆربەی بەرهەمە ئەدەبیەكانی ئەم نووسەرەدا ،هەمیشە ژنێكی چەوساوە و مرۆڤێكی غەمگین و دڵشكاو دەبینین. لەم گفتوگۆیەدا لەگەڵ “کولتووری زەمەن” شێرزاد حەسەن ،هەندێك دەرگای دیكەمان بۆ دەكاتەوە ،بۆ ئەوەی خوێنەران باشتر بچینە ناو دنیای رۆمانەكە و هەندێ دیدگاو بۆچوونی تری ئەم نووسەرەوە.
سازدانی :ئیدریس عەلی
* ئوستاز ...با دەستپێكی ئەم گفتوگۆیەمان لە ناونیشانەكەوە بێت ...تۆ پێت چۆنە؟ زۆر باشە ئیدریس گیان ...با بە دڵی تۆ بێت.* ناونیشانی رۆمانەكەت واتە (ژنێك بەسەر منارەوە) هەست دەكەین خوێندنەوە و دەالالتی سێكسی هەیە ،ئایا خۆت بە ئەنقەست ئەمەت داناوە و پێشتر بڕیارت دابوو هەمان ناونیشان بە هەمان دەالالتەوە بێت؟ لێرەدا دوو شت لەالی من بەرجەستە دەبێت،یەكەمیان مەسەلەی منارەكەیە وەك شوێنەوارێكی مێژوویی و دێرین ،یان وەك بابەتێكی جوانی ،بۆ خۆی منارەش بە گشتی لەناو رۆمانەكەدا ئاماژەیەكە بۆ تەالرسازی ،قوتابخانەیەك هەیە بە ناوی (تەالرسازی فالۆسی) دیارە فالۆسی ئاماژەیە بۆ (چوكی) پیاو، من لە راستیدا ماوەیەك بوو خەریكی ئەو بابەتە بووم و سەرنجی راكێشابووم ،هاوكاتیش لە كۆتایی نووسینی رۆمانەكەدا بووم ،بەاڵم خۆشحاڵ بووم كە من بەبێ ئەوەی بزانم تەالرسازی فالۆسی هەبووە و لە شەستەكانەوە ئاماژەی بۆ كراوە ،بۆ نموونە دەبینین گومەز و منارە تەنانەت لە واڵتێكی وەك هۆڵەندا ،لەسەر شەقامەكانیش (شوورە) لەسەر چوكی پیاو دروستكراوە ،بیریشمان نەچێت چوكی پیا و و لەشی ئافرەت ،بۆ هەزار ساڵ پەرسراون و وەك شتێكی پیرۆز سەیركراون ،چونكە ئەوانە وەك سەرچاوەی پیت و فەڕ و چێژ و لەدایكبوون و ژیان تەماشا كراون. * تکایە با بێینەوە سەر بابەتی منارەكە؟ باشە ...من وەك فیگەرێك یان وەك مرۆڤێكمامەڵە لەگەڵ منارەکەدا دەكەم و بۆ من هێمایە بۆ چەند شتێك ،سەرەتا بۆ من مەسەلەكە ئەوە بوو كە شتێكی دێرین و جوانی سەر بە مێژوو خەریكە دەیڕمێنن ،ئەمە لە سەرەتادا بیرۆكەی چیرۆكێكی زۆر سادە بوو ،خوشك و براكانم لە هەولێر رۆژێك پێیان وتم خەریكن (منارەی چۆلی) دەڕوخێنن ،من بیرم بۆ ئەوە چوو كە ئەم منارەیە لە منداڵییەوە دەیبینم بە پێوە وەستاوە ،باشە ئەگەر بیڕوخێنن چییە و چی دەبێت؟ دواجار من باسی منارەی چۆلی ناكەم ،بەڵكو باسی منارەیەك دەكەم كە دەبێتە رەمزی شكۆمەندی و جوانی و خۆشەویستی و تەواوی بەها جوانەكان ،كە لەم مێژووی بیست ساڵەی ناوی ئازادییە خەریكن دەیڕوخێنن ،دواجار لە راستیدا من ویستم ئەم رۆمانە گومان بخاتە سەر ئەو بیست ساڵەی كە كورد تێیدا دەسەاڵتی گرتە دەست ،پاشان من نامەوێت بڵێم منارە تەنها یەك دیوو و یەك رەهەندی هەیە ،چونکە دواجار منارە بۆ خۆی رەمزی نێرینەیی شارە ،تەنانەت ئەگەر منارە وەك منارەی مزگەوت وەربگرین ،دەبینین دین بۆ خۆی لەگەڵ سیاسەتدا دوو كایەن كە پڕاوپڕن لە دەسەاڵتی نێرینەیی و پیاوساالری ،بۆیە بۆ من منارەكە كۆمەڵێك دیوی جیاجیای هەیە ،بەاڵم ئەو دوو دیوە زۆر بە زەقی زاڵە بە سەریدا ،بە دەلیلی ئەوەی ئەو منارەیە لە شارێكدا دەیانەوێت بیڕوخێنن ،كە پێنج شەش هەزار مزگەوتی تێدایە و لە منارەكانیەوە بانگ دەدرێت ،بەاڵم ئەو منارەیە تاكە منارەیەكە كە بانگی لەسەر نادرێت ،دواجار دەمەوێت ئەو گەمارۆدان و بانگدانەی بەشی كۆتایی رۆمانەكە لە دژی ژنەكە كە گوایە سۆزانی و لەشفرۆش و بێڕەوشتە نیشان بدەم ،لە كاتێكدا ئەو ژنە بۆ خۆی كەسێكی وشیار و نیگاركێشیشە. *بۆچی لەالی تۆ ئافرەتێكی وەک (شادی) بەرگری لەم منارەیە دەكات و رووبەڕووی ئەوانە دەبێتەوە كە دەیانەوێت بیڕوخێنن؟ -من كاتێك ئەم رۆمانەم نووسی و كارەكتەرێكی
من ویستم ئەم رۆمانە گومان
بخاتە سەر ئەو بیست ساڵەی كە كورد تێیدا
دەسەاڵتی گرتە دەست!
وەك (شادی) م دروستكرد (نورا)م ،لە خەیاڵدا بوو ،نورا لە شانۆگەری (ماڵی بووكەشوشە) ی (ئیپسن) دا ،شەڕ دەكات لەگەڵ دنیای ناشرینی و ملهوڕی و زۆرداریدا ،نورا لەوێدا لە خانەوادەكەی هەڵدەگەڕێتەوە كە رۆحی نێرینەیی تێدا زاڵە، هەروەها (دكتۆر ستۆكمان) یش لەباری سیاسی و فەرهەنگییەوە برایەكی گەندەڵی هەیە ،كە سەرچاوەكان بۆگەن دەكەن ئەو بەرگرییان لێ دەكات ،بە كورتی مانەوەی پاڵەوانی تەنیا لە ئەدەبیاتدا یەكجار زۆرن ،من پێمخۆش بوو پاڵەوانێكی كوردیمان هەبێت ،ئەگەرچی لە ئەدەبیاتی كوردیدا پاڵەوانی لەو شێوەیەمان زۆرە ،بەاڵم ئایا دەقێك بە زیندوێتی خۆی دەتوانێت ئەوە بكات یان نا؟ واتە ئەوەی كە هونەر و داستان دەیخوازن ،ئایا ئەوە دەكرێت لەناو ئەدەبی ئەوەی پێی دەوترێت ئەدەبی (خەیاڵئامێز و داستانئامێز؟) لە راستیدا قسەكەی تۆ رەوایەو راستە ،بەالی منەوە ژن رەمزی ژیان و جوانییە (شادی) بۆ خۆی كەسێكی هونەرمەندە لە رۆمانەكەدا ،لەبەر ئەوە بەو رۆحیەتە جوانەوە پێی ئەستەمە منارەیەك كە پاشماوەیەكی مێژوویی و جوانییە بڕمێنن. * لە راستیدا کارەکتەری (شادی) دركیش بەوە دەكات كە ئاماژەكانی دوای رووخاندنی ئەم منارەیە چەند ترسناكن لە سەر ژیانی مرۆڤ ،چونكە ئەو پێی وایە لەگەڵ داڕمانی ئەو منارەیەدا بەهاكانی مرۆڤیش دەڕمێن ...وا نییە؟ بەڵێ راستە ...لەم تێكستەدا دوو منارەمانهەیە ،منارەیەك هەیە لە دەرەوە كە منارەیەكی جوانی دێرینی راستەقینەیەو بەراستی خەریكە دەیڕمێنن ،لەالیەكی دیكەوە بەراستی من دەمەوێت باس لە منارەیەك و بەرزاییەك بكەم كە هاوشانی شكۆمەندی و كەرامەت و بەهای خودی مرۆڤە، لەبەر ئەوە من بە تەنها رۆمانێكم نەنووسیوە باس لە داڕمانی منارەیەكی راستەقینە بكات ،بەڵكو باس لە داڕمانی شكۆمەندیی مرۆڤیش دەكەم لە دوای راپەڕینەوە ،هەر بە ئەنقەستیش باگراوندی رۆمانەكە هەمووی شەڕی نێوان ئێران و عێراقە. *رووداوەكان لە دوو سەردەمدا روودەدەن ،پێش راپەڕین و دووای راپەڕین ،بۆچی ئەم دوو سەردەمە جیاوازەت هەڵبژاردووە وەک کاتی ناو رۆمانەکە؟ بێگومان وایە ...شادی كاتێك خاڵۆزاكەیخۆی دەیكات بە ژن و پەردەی كچێنی لێ دەسەنێت ،سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقە ،لەبەر ئەوە خاڵۆزاكەی كە عاشقی شادییە لە ترسی شەڕ واڵت جێدەهێڵێت و روو دەكاتە ئەوروپا ،ئەو ژنەش واتە شادی ،بە تەنیا دەمێنێتەوە ،لێرەشدا ئەگەر باس لە جەنگ بكەین دیسان جەنگەكان دەستكردی پیاوانن ،تەنانەت ئەوانەی دەیانەوێت منارەكە بەسەر ژنەكەدا بڕمێنن هەر پیاوانن. * رۆمانەكە فرە تێما و فرە رەهەندە، كەسایەتییەكان زیاد لە رەوشتێك و زیاد لە سروشتێكیان هەیە ،بە گشتی فەزاكە زۆر فراوانە و كێشە لە دوای كێشە و رووداو لە دوای رووداو رۆمانەكەیان تەنیوە ،بەاڵم دەمەوێت بپرسم بۆچی وەك بەرهەمەكانی پێشووترت ،كارەكتەرەكانت لە رووی جێگەو رێگەی چینایەتییەوە فەرامۆش كردووە ،لە كاتێكدا لە زۆربەی بەرهەمەكانی تۆدا كارەكتەری هەژار و دەوڵەمەند هەیە ،واتە هەست بە جیاوازی چینایەتی دەكرێت؟ كۆمەڵە چیرۆكی (گوڵی رەش و تەنیایی) وكێشەی جوتیار و دەرەبەگ تا ئەندازەیەك لە رێگەی چیرۆكێكی ئەڤینداریی وەك (پێدەشتی كارمامزە كوژراوەكان) دەتوانیت لەمانەدا خەمی چینایەتی قووڵتر ببینیت ،من بە مانا تەقلیدییەكە چەپ نیم، بەاڵم هەمیشە چەپم بەو مانایەی بڕوام بە یەكسانی و ئازادی هەیە ،بەتایبەت یەكسانی نێوان ژن و پیاو ،بەردەوام ئەم گرفتانەم هەبووە ،بەاڵم هەرگیز نەموتووە من كۆمۆنیستم یان چەپێكی ئایدۆلۆژیی و سیاسیم ،بە گشتی من الیەنگریی هەژارانم و دژی زۆرداریم. * مامۆستا ..با بێنەوە ناو گفتوگۆ لەسەر رۆمانەكە ،بۆچی لەم رۆمانەدا مرۆڤ دابەش نەبووە بەسەر دوو چینی كۆمەاڵیەتیدا؟ باشە دێینەوە ناو رۆمانەكە ...لەبەر ئەوەیتۆ بە تەنیا كێشەی چینێكت نییە ،لەوێدا من تەنیا خەمێكم هەیە ،ئەویش ئەوەیە تۆ دەتوانیت رەگوڕیشەی چینەكان بدۆزیتەوە ،بۆ نموونە ئەوانەی دەیانەوێت سۆپەرماركێت یان ،بازاڕێكی نوێ بكەنەوە ،خێرا دەزانین ئەمانە سەرمایەدارن، لە راستیدا سەرمایەدارە سیاسییەكانیشن ،كە دەیانەوێت مێژووی خۆیان و منارەكان بڕمێنن بۆ ئەوەی بازاڕی گەورە بكەنەوە لە شوێنەكەیدا، كەواتە ئەوانەی دەیانەوێت منارەكە بڕوخێنن رەگێكی چینایەتیشیان هەیە ،بۆ نموونە كە دەڵێن شاری هەولێر دەكەین بە (دووبەی) ئەمە چ مانایەكی هەیە؟ راستە لە رووی تەالرسازییەوە دەیكەن بە دووبەی ،بەاڵم لە ناوەڕۆكدا مرۆڤی خەسیو و ترسنۆك و شەرمن دروست دەكەن ،من بۆ خۆم
ماوەی سی و پێنج ساڵە لە بواری پەروەردەدا كار دەكەم ،لە سەردەمی بەعسەوە هەتاكو ئێستا ،ئێمە منداڵەكانمان بە گرگنی و خەسیوی دروست دەكەین و بە ترسنۆكی گەورەیان دەكەین ،بۆیە لە راستیدا ئەوەی لە منداڵەكانی خۆمانی دەسەنینەوە ،خودی شكۆمەندی و ئەو فیزە ئینسانییەیە كە خەریكە نامێنێ ،یاخود فێری ملكەچی و زەلیلییان دەكەین، كێشەی من ئەوەیە مەسەلەن ئەگەر (شادی) كە ئافرەتێكە سەر بە چینێكی مام ناوەندە ،هۆمەر كەسێكی خاوەن باخ و باخات و موڵك و پارەیە، هۆمەر ئەو پیاوە بەتەمەنەیە كە عاشقی شادی دەبێت ،شادیش بۆ ئەوەی كێشەی پەردەی كچێنی چارەسەر بكات و بیشارێتەوە لە خەڵك ،دواجار دەبێتە هاوسەری هۆمەر. * ببوورە مامۆستا قەتعت دەكەم ...ئەو ساتەی هۆمەر شادی دەناسێت و عاشقی دەبێت و نهێنی بە ژنبوونیشی دەپارێزێت ،لەحزەیەكە كە ئیدی هۆمەر كە لە رابردووی خۆی پەشیمان دەبێتەوە كە پێشمەرگە بووە و بە قەولی خۆی راوە مرۆڤی كردووە ،بەاڵم لە رێگەی عەشق و هونەرەكەی شادییەوە دەبێتەوە بە مرۆڤی راستەقینەو تامی ژیان دەكات ،لە راستیدا ئەم گۆڕانكارییە لەم كارەكەتەرەدا چۆن ئاوا کتوپڕ روویدا؟ لە راستیدا من نەمویستووە بڵێم كەسێكشەیتانە و كەسێك فریشتەیە ،لەبەر ئەوە لەناو ژیانیشدا دەشێت مرۆڤێك هەبێ شەیتانیش و فریشتەشی تێدا بێت ،لەگەڵ ئەوەشدا بڕوام بەوە هەیە كە ژینگەی دەوروبەر مرۆڤ دروست دەكات (هۆمەر) لە ژینگەیەكدا ژیاوە كە لە گەنجێتییەوە حەزی كردووە ببێتە پێشمەرگە ،هۆمەر لەم رۆمانەدا لە رێگەی ئافرەتێكەوە دەبێتەوە بە ئینسانی راستەقینە ،دیارە هۆمەر لە رێگەی جوانی و خۆشەویستی ئەو ئافرەتەوە پاك دەبێتەوە، بەاڵم دەمەوێت باسی ئەو ساتەش بكەم كە هۆمەر دەبێتەوە بە ئینسان ،تەماشاكە ...ئەو كاتەی دەبێتەوە بە ئینسان ،ئیتر دەبێت بمرێت ،چونكە جێگەی نابێتەوە لەناو جوانی و ژیانی راستەقینەدا، هۆمەر هێشتا ژەهری پیسی و ناشرینییەكانی تێدا ماوەتەوە و وردە وردە كاریگەریی لەسەر ژیانی داناوە ،ئەو ژەهرەی مرۆڤ دەكات بە شەیتان و بەهای مرۆیی لێ دەسەنێتەوە. * با بێینەوە سەر كارەكتەری (شادی) كە من زۆرم خۆشدەوێت ،ئەم كچە كە لەدایكبوو، خێزانەكەیان بەو نییەتە ناویان نا شادی كە ئیدی وەك ناوەكەی بە شادی بژی ،بەاڵم سەراپای ژیانی قوربانی و چاوەڕوانی و تراژیدیا بوو ،واتە پێچەوانەی ناوەكەی خۆی ژیا ،پرسیارەكەم ئەوەیە
من نەمویستووە بڵێم كەسێك
شەیتانە و كەسێك فریشتە ،دەشێ مرۆڤێ هەبێ شەیتانیش و
فریشتەشی تێدا بێت!
خۆت وەك نووسەر سەرەتا كە دەستتدایە نووسینی ئەم رۆمانە ،ئەم حاڵەتەت لەبەرچاو بوو ،واتە داتنابوو شادی وەهای لێبێت ...یان چارەنووسی رووداوەکان وایان خواست؟ نەخێر نا ...دامنەنابوو وەهای لێبێت و وەهاچارەڕەش بێت ،ئەوە لەكۆتاییەكەیدا بوو وەهای لێهات ،من لەكاتی نووسینی رۆمانەكەدا هەتا كۆتاییەكەشی ،بیرم لەوە دەكردەوە كە ژنێكی وەها چارەڕەش چ ناوێكی بۆ دابنێم؟ پێم وابێ سەرەتا ناوی (فریشتە) بوو ،بەاڵم دواتر ناوەكەیم گۆڕی بە شادی ،دیارە لە ئەدەبیاتی ئەورپیشدا گەمەكردن بە ناوی كارەكتەر هەیە ،الی خۆشمان (بەختیار عەلی) زۆر گەمە لەسەر ناوەكان دەكات ،نووسەرێكیش هەیە ناوی (ناسانێڵ)ە ،ئەمریكییە و لە یەكێك لە رۆمانە كۆنەكانیدا زۆر گەمەی لەسەر ناوی کاراکتەر كردووە ،دیارە هەموو ناوێكیش مانایەكی هەیە ،بەاڵم مەرج نییە هەموو ناوێك هەڵگری مانایەكی شاراوەی هەبێت و مەرجیش نییە هەمیشە هەڵگری مانا شاراوەكان بێت كە تۆ وەك نووسەر مەبەستتە ،بەاڵم من لە كۆتایی رۆمانەكەدا بیرم لەوە كردەوە كە ئەو بەدبەختە ناو بنێم (شادی) چونكە لە خێزانەكەیاندا ئومێدیان بووە كچێك بێت كە بەختەوەری بێنێت و بە شادی بژی. * بە درێژایی رووداوەكانی ناو رۆمانەكە ،خوێن بەرۆك و خەیاڵ و زیهنی (شادی) بەرنادات ،ئایا ئەمە لەو ساتەوە دروستبوو كە بەهرامی خاڵۆزای خوێنی كچێنی رژاند ،یاخود خوێنێكە لەالی خۆت وەك نووسەر ماناو دەالالتی دیكەی هەیە؟ خوێن بۆ خۆی وەك غەریزەش حساباتی خۆیهەیە ،خوێن دەتوانین بڵێین هاوشانی غەریزەیە،
زۆرجاریش رەمزی شۆڕشە ،مەسەلەی شۆڕشگێڕی بەندە بە خوێنەوە ،بێگومان هیچ شۆڕشێكیش نییە لە دونیادا بەبێ خوێن ئەنجام بدرێت، تێڕوانینی من بۆ خوێن لەو رۆمانەدا زیاتر بۆ دیوە ئەخالقییەكەیەتی ،ئەو تنۆكە خوێنەی شەرەف لە دنیای رۆژهەاڵت و ئیسالمدا گەورەترین كارەساتی دروستكردووە ،دەتوانین لە مێژوودا هەتاكو ئێستا ملیۆنەها ئافرەت بژمێرین كە لەسەر شەرەف كوژراوە ،لە كوردستانی خۆشمان بەپێی ئامارێكی وەزارەتی ناوخۆ ،سیازدە هەزار ئافرەت لەسەر مەسەلەی شەرەف كوژراون ،مەبەستم ئەوەیە بیربكەرەوە مەسەلەكە هیچ شتێك نییە دڵۆپێك خوێن نەبێ ،تۆ زۆر باش دركت بە مەسەلەی خوێن كردووە لەم رۆمانەدا ،ئەو تنۆكە خوێنەی لەو كچە دەڕژێت كۆتایی نایەت. * كتومت هەر لە دوای ئەوەی خوێنی كچێنی دەڕژێت ،شادی دەچێتە ناو ژیانێكی تراژیدیی و جیاوازتر لەوەی پێشووی ...ئەمە راستە؟ ئاخر خۆ هەر لەباری واقیعیشەوە وایە ،لەباری واقیعییەوە هەر ئەوە نییە من شتێكی رەمزیم نووسیبێت ،ئەو دڵۆپە خوێنەی لە كچێك دەڕژێت و ئەو پەردە تەنكەی كە دەتەقێت ،لەباری رۆحیشەوە ژیانی ئافرەتێك وێران دەكات ،تۆ سەیركە ،ئەو خوێنەی لە ئاژەڵ و باڵندەكان و تەنانەت لە كاتی شۆڕشدا دەڕژا ،جیاوازە لەو خوێنەی كە لە شادی رژا ،بە گشتی ئەگەر تەماشا بكەیت لەم رۆمانەدا هەموو پاڵەوانەكان راوچیشن ،راوەمرۆڤ... راوەئاسك ...راوەباڵندە ...راوەژن ،تەنانەت (بەهرام)ی كۆنە عاشقی شادی ،هەر لە منداڵییەوە راوەپەپولەی كردووە و لە دەفتەرەكەیدا دایناون، لێرەوە ئەو كچەش دەبێت بە نێچیر ،هۆمەریش دیسانەوە كە چەند میهرەبان و عاشقی شادییە، هەر دەبێتەوە بە راوچی لە روانگەی شادییەوە، كەواتە بە شێوەیەكی فراوان كارم لەسەر گەمەی راو و خوێن كردووە لەم رۆمانەدا. * مامۆستا ...بە شێوەەیكی گشتی مەسەلەی ئومێدو نائومێدی ئینسانەكان لەم رۆمانەدا دابەشكراون بەسەر دوو سەردەمی جیاوازدا، سەردەمی بەعس ئینسان ئومێدی هەیە كە شۆڕش دێت و بەختەوەری دێنێت ،بەاڵم وەك دەبینرێت لە پاش راپەڕین نائومێدی سەرهەڵدەدات ،ئەم حاڵەتە لەالی خۆت چۆن لێكدەدەیتەوە؟ زۆر راستە ...خۆ من لە سەرتایگفتوگۆكەمنادا ئاماژەم بەوە كرد و وتم نیازمە بڵێم لەو بیست ساڵەدا هەموو ئەو درووشمانەی شۆڕش و راپەڕین راست و دروست دەرنەچوون ،درووشم بوون و وەك پێویست نەگەیشتنە بواری پڕاكتیك، هەموو شۆڕشەكانی جیهانیش هەروا بوون ،شۆڕشی ئۆكتۆبەر لە سەرتادا خەریكبوو موژدەی بە هەموو سەرزەمین دەدا كە بەهەشت دروست دەكەن ،واش نەبوو ،سەیری ئەو شۆرشە بکە کە پێیان دەوت بەهاری عەرەبی ،بینیت كارەساتێكی خولقاند کە شێوەی نەبێت. * بەڕای تۆبۆچی وای لێهات؟ چونكە هێزە تاریكەكان دەستیان پێکردەوە،دەمەوێت بڵێم شۆڕشەكان هەر مژدە دەدەن ،بەاڵم من بۆ خۆم هەرگیز بڕوام بەوە نییە كە مرۆڤ بتوانێت ئەم سەرزەمینە پاك بكاتەوە ،بە كورتی خۆ من شتێكم نەهێناوە لە ئاسمانەوە دامگرتبێ، شتێكە لە واقیعدا هەیە ،سەردەمێك خەڵك هەموو ئومێدیان هەبووە ،بەاڵم دواتر نائومێد كران. * ئەم هەموو نیشانەی پرسیار و گومانە لەبەردەم شۆڕش و ئومێدی مرۆڤەكاندا بۆچی دەگەڕێنیتەوە ،ئەم رەشنبییەی تۆ لە چییەوە سەچاوەی گرتووە و تا کوێ دەڕوات؟ ( بیكێت) یەكێك بوو لەو نووسەرانەی دنیا،كە هەموو ژیانمی گۆڕی( ،لە چاوەڕوانی گۆدۆ) م خوێندەوە ،تێگەیشتم مرۆڤ بەردەوام بە دوای فریادڕەسێكەوەیە و لە گەڕاندایە بۆی ...بەاڵم ئیدی هەرگیز نایەت. * من بڕوای خۆتم دەوێت بزانم چۆنە؟ خۆشم گومانم هەیە كە هەتا دنیا دنیایەئەو مرۆڤە فریادڕەس و رزگاركەرە نایەت ،بەڵكو گێژەنێك هەیە بەردەوام مرۆڤ لەسەر ئەم زەمینە دەخولێنێتەوە. * هەست ناكەیت ئەمە تەسەوڕێكی(زۆربا) ییانەیە ،واتە وا لە مرۆڤ بكەیت بۆ ئەو ساتەوەختە بژی كە تێیدایە؟ راستە زۆربا كوڕی ئەو ساتەی خۆیەتیكە تیایدا دەژی ،بیرت نەچێ (زۆربا) كەسێكی نەخوێندەوار بوو ،بەاڵم بە ئەزموون بوو ،هاوکات لە هەموو شتێكیش تێدەگەیشت ،زۆربا جوانییەكەی لەوەدایە لە رێگەی ئەزموونی ژیانەوە فێری حیكمەت بووە ،بەاڵم ئەو كاتەی هۆمەر كەمێك حیكمەت دەخوازێت لە شادی لە رێگەی عیشقەوە، ی ئید دەمرێت.
3
چۆن رۆمانێک بە ١٠٠رۆژ یان کەمرت دەنووسی؟
ڤینۆس فایەق
کردویەتی بە کوردی (بەشی پێنجەم) رۆژی 31
منداڵی ورد و مامۆستای زانکۆ بوو ،زۆر بە دەگمەن لە رۆژدا کاتی بۆ نووسین دەدۆزییەوە .لەگەڵ ئەوەشدا کە بە شەو لەسەر مێزی نووسینەکەی دادەنیشت، چیرۆکێکی وەکو (یانسیب) لەسەر رەشنوسێکی سەرەتایی هەڵقواڵ ،بۆ؟ چونکە بە درێژایی رۆژ بیری لێدەکردەوە .پشت بە الیەنی ناهوشیاری (الوعي) ت ببەستە ،بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتییەکە هەڵگرێ و بیرۆکەکانت کە بە رۆژ بۆت دێن چارەسەر بکات.
رۆژی 43
دەفتەرێکی بچوک لەگەڵ خۆت هەڵگرە ،دەست بکە بە نووسین ،تەنانەت ئەگەر چاوەڕێی دەستپێکردنی کۆبوونەوەیەکیت ،بنووسە تەنانەت ئەگەر لە فڕۆکەدایت و سەفەر دەکەیت ،بنووسە هەر کاتێک توانیت ،ئیتر ئەوەی لەو کاتانەدا دەینووسیت دەستکەوتە بۆت.
رۆژی 44
رۆژی 33
پەرۆشی لە پێکهاتە بنەڕەتییەکانی ئیشی گێرانەوەیە ،لە ئەنجامی ئەمەدا خوێنەر دەپرسێت :ئاخۆ دوای ئەمە چی رووبدات و بەردەوام دەبن لە خوێندنەوە بۆ ئەوەی وەاڵمەکە ببیننەوە.
رۆژی 34
کاتێک بەهۆی کەسایەتییەکەوە زانیاری و ئەرگومێنتەکان پێشکەش دەکەیت ،زمانی جەستەی کەسایەتییەکان لەبیرمەکە ،چونکە ئەو هێما نەوتراوە بێدەنگانە لە توانایاندایە ئەوانە بڵێن کە زمان ناتوانێت بیانگەیەنێت و ئەتوانی لەهەر دوو عاشقێک بپرسیت.
رۆژی 35
تاقیکەرەوە یەکەمجار بە دەستت بنووسە، ئینجا لەسەر کۆمپیوتەر ،ئەمە بۆت دەبێتە دوو جار پیاچوونەوە ،پێش قۆناغی ئیدتینگ (تحریر).
رۆژی 36
با ئامانجت دروستکردنی وێنەیەکی سەرسوڕهێن لە ناو هەموو الپەڕەیەکدا .نموونە ،هەوڵبدە السایی وێنەی رۆژهەاڵتن لە کەنار دەریا بە قەڵەمی فیلیب بۆتۆ ،لە رۆمانی گەشت “ :the Voyageتروسکەیەکی ئاڵتوونی لە شوێنی خۆیدا لە ئاسۆدا دەرکەوت ،ئینجا خۆرێکی سوور دەرچوو ،وەک سەری منداڵێکی ئاگرین، لە هەناوی ئاسمانی خۆڵەمێشییەوە دەردەچێت ،ئاو توخمێکی پێچەوانەی خۆی دروست دەکات”.
رۆژی 37
دێڕژدادڕی مەکە ،تەنها لەبەر ئەوەی تەکنەلۆژیا ئەو بوارەی پێ بەخشیویت .ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و بواری ئینتەرنێت هەموو شتێکیان ئاسانتر کردووە، لە گەڕان بەدوای زانیارییەکاندا ،هەتا نووسین و پێداچونەوە و ئیدیتین .بەردەوام بە لە بیرکردنەوە لە شتە بچووکەکان ،هەموومان هەست دەکەین فلیمەکان و یارییەکانی تۆپی پێ ،زیاد لە پێویست درێژن .ئەی چی لە بارەی کتێبەکانەوە؟ ئیدیتۆرەکان و باڵوکەرەوەکان پێت دەڵێن :سیاق بڕیار لە درێژی دەدات .تەنها لە بیرت بێت (رۆمانەکەی فیتز جیرالد) (جاتسبی مەزن) درێژییەکەی تەنها 200الپەڕەیە.
رۆژی 38
بەبێ وەسفکردن خوێنەر هەست بە کات و شوێن و باری دەرونییەکان ناکات – ناتوانی بەبێ ئەوانەش چیرۆکەکەت بنووسیت .بەاڵم بە وەسفی زیاد لە حەدی خۆی بەربەست دەخەیتە بەردەم بەرەوپێشچوونی چیرۆکەکە و بێزارکەر دەبێت .بچۆ ناوەوە ،وردەکاری بەهێز پێشکەش بکە ،ئینجا جارێکیتر لێی دەرچۆ. زۆر درێژە بە وەسف (لێکۆڵینەوەکە) مەدە .جیهانێک بۆ کەسایەتییەکانت دروست بکە بتوانن لە ناویدا بژین و هەناسە بدەن .نەک بە تەممەڵی وەکو رووەک نیشتەجێیان بکەی.
رۆژی 39
بیرۆکەکان ،تازەکانیان و بێ وێنەکانیان ،ئەمەیە کە خوێنەر تووشی سەرسوڕمان دەکات و تێریان دەکات و دڵخۆشیان دەکات .دووربە لە بابەتە تاقیکراوە و واقیعییەکانەوە ،کە دەنووسیت با خەیاڵ یارمەتیت بدات.
رۆژی 40
ریک باس ،کە یەکێکە لە خاوەن باشترین شیوازەکانی نووسین ،دەڵێ“ :نووسەرەکانی چیرۆک، وەکو ئەو کرێکارانە وان کە بیناکان دروست دەکەن ،هێز و دیقەتێکی زۆریان پێویستە بۆ بیناکردنی چیرۆکێکی توند و پتەو .دەڵێ“ :پێویستە لەسەرت بەردێک بخەیتە سەر بەردێک ،بە مەرجێک بەیەکەوە بگونجێن ،بەاڵم پێویستیت بە تەندروستییەکی باش هەیە بۆ ئەوەی ئەو بەردانە لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر راکێشیت”.
رۆژی 41
ئەو دەمەی شیرلی جاکسۆن کابانوو و دایکی چوار
کچی مامەکەی .لە بیرت بێت کردارەکان بەهێزترین بەشەکانن لە هەر رستەیەکدا ”.هەروەک “می براون” گوزارشتی لەوە کردووە کە گوتوویەتی“ :کردارەکان ئەو رەشەبایەن لەسەر رێگای خێرا هەڵتدەگرن”.
رۆژی 56
لە کتێبی “توخمەکانی شێواز” هەریەک لە سترانک و وایت ئیلی دەڵێن“ :ئەگەر پێویست بکات ئەوانەی “نووسین”یان خوێندنەوە لەسەر یەک خاڵ کۆکبن، ئەمەیە:زامنترین رێگا بۆ دروستکردنی پەرۆشی الی خوێنەر و راکێشانی ئەوەیە نووسینەکانت دەبێت دەستنیشانکراو و روون و سەلمێندراو(هەستپێکراو) بن”.
رۆژی 42
هەر لە سەرەتای نەخشەکەتەوە پابەند بە پرەنسیپێکەوە .بەم پێیە خوێنەر بنەمایەکی پتەو دەبینێت ،ئیتر کە بڕیارت دا چ کەسایەتییەک لە چیرۆکەکەدا هەڵگری ئەو پرەنسیپە دەبێت ئیتر پابەند بە بەو بڕیارەتەوە .گۆشەنیگات مەگۆڕە ،بەاڵم ئەگەر هەڵتبژارد چەند گۆشەنیگایەکت هەبێت ،دەبێت چیرۆکەکەت لە گۆشەنیگای یەک کەسایەتیەوە بخەیتە بەردەست خوێنەر ،بۆ ئەوەی خوێنەر نەشڵەژێنیت.
رۆژی 32
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
کەسایەتییە باشەکان پەرە دەسەنن و گەشە دەکەن ،بە پشتبەستن بە دوو فاکتەر بە شێوەیەکی بنەڕەتی :کردارەکانیان و بیر و باوەڕەکانیان ،ئێمە لە رێگەی کردارەکانیان و بیر و باوەڕەکانیانەوە بە درێژایی رووداوە دراماتیکییەکانی تایبەت بە چیرۆکەکەوە لە کەسایەتییەکان تێدەگەین.
رۆژی 57
مۆڵەتێک لە کارکردن لە رۆمانەکەتا وەرگرە، مۆڵەتێکی یەک رۆژی یان هەفتەیی ،دوای ئەوە ئیشەکەت بە چاوێکی تازە دەبینیت.
شاعیری (ئیتالی کۆن) هۆراس ،دەوروبەری سەدەی 14ی پێش لە دایکبوون ،تێبینی کرد وا پێویست دەکات نووسەرەکان هەوڵ بدەن “ئەوەی پیویست دەکات بوترێ خێرا بیڵێن ”.بە دەربڕینێکی تر“ ،سەرنجی مێشکی خوێنەرەکەت لە یەکەمین رستەوە راکێشە”
رۆژی 58
لە بیرت بێت لەوانەیە رۆمانەکەت رایەڵەکانی بێهێز بن و رەنگە شێوازەکەی فشەڵ بێت ،بەاڵم تەنها شت کە هەر نووسەرێک رزگار دەکات و خوێنەر بۆ خۆی رادەکێشێت ،ئەوەیە کەسایەتییەکانی(واقیعی) بن، لەگۆشت و خوێن و پاڵنەری باوەڕپێکراویان هەبێت.
بێهیوا مەبە و پەرۆشیت لەدەست مەدە ،بەردەوامبە لە نووسین .لە بیرت بێت رۆمانی (ئایرۆن وید)ی ولیام کەنەدی کە خەاڵتی (بۆلیتزر)ی پێبەخشراوە ،دەزگایەکی باڵوکردنەوە 13جار رەتیکردەوە ،پێش ئەوەی نووسەری ناودار (سۆل بیلۆ) تێکەوێت و پشتگیریی لێبکات. کاتێکیش یەکێک لە ئێدیتۆرەکان(محرر)رۆمانەکەی (لۆرانس جی پیتەر) ()The Peter Principleی رەتکردەوە ،بۆی نووسیبوو :پێشبینی ناکات ئەم کتێبە هیچ دەسکەوتێکی بازرگانی هەبێت .واتا فرۆشی نابێت.
رۆژی 59
ڤینۆس فایەق
رۆژی 45
ئامۆژگارییەکەی ئەنتوان تشیخۆف زۆر سادە بوو: “ئەگەر لە یەکەم دیمەنی شانۆگەرییەکا دەمانچەیەک لەسەر دیوارەکە هەڵواسرابوو ،ئەوا دەبێت پێش کۆتایی چیرۆکەکە فیشەکی پێ تەقێنرابێت ”.دەبێت بابەتەکەت بە باشی چارەسەر بکەیت و ئەو ئامۆژگارییە لە مێشکتا بێت و هەر شتێک کە پێویست نییە بۆ تەواوکردنی چیرۆکەکە دەریبهێنە.
رۆژی 46
بۆ ئەوەی بە باشی بنووسیت شتێکی ئاسان نییە ،بەڵکو نرخەکەی لە رووی سۆزدارییەوە زۆرە. سەماکەرەکان ،بۆ نموونە ،دەزانن قاچەکانیان خوێنی لێ دێت و ئەوانەی پیانۆ لێدەدەن ،دەزانن ئەوەندە مەشق دەکەن هەتا پەنجەکانیان ئێشیان پێدەگات. نووسینی رۆمانێکیش وەکو نووسینی نامەیەک نییە. نووسینی رۆمان شتێکە ئەقڵ هیالک دەکات .زۆریش لە پیشەیەکی دەوامی تەواو قورسترە ،چونکە کاتێک تۆ رۆمانێک دەنووسیت ،ژیانی تایبەتی کەسایەتییەکانت دەژیت.
رۆژی 47
ساڵی ،1979لە تەمەنی هەشتا ساڵیدا (جیسی بی براون فوفوکس) دەستی کرد بە نووسینەوەی چیرۆکی ژیانی خۆی .چیرۆکی زۆری لە بارەی رابردووی خۆیەوە نووسی ،چیرۆک لە بارەی نەنکی و پوورە دوورەکەی (کالرا) کە توتنی دەجوو بە هێندەی تۆپێکی شوشەیی تفی دەکردەوە. هەموو بەیانییەک دەچووە چێشتخانەی شوقەکەی کە لە دوو ژووری نوستن پێکهاتبوو لە مانهاتن، کەنسان ،لەوێ کە هەشت منداڵی لێ پەروەردە کردبوو، لەسەر مێزی نانخواردنەکە دادەنیشت و دەکەوتە نووسین ،بە یارمەتی دەفتەرە کۆنە بچووکەکان کە الپەڕەکانی لێدەکرێنەوە و دەنرێن بە شوێنێکەوە و نامەکان و وێنە فۆتۆگرافییەکان .رۆژ لە دوای رۆژ و هەفتە لە دوای هەفتە ،بە دەستوخەتی خۆی چیرۆکی ژیانی خۆی نووسییەوە ،هەموو رووداوە سەرەکییەکانی تۆمارکردبوو :لەدایکبوونەکان ،مردنەکان ،یەک هاوسەرگیری ،سێ جەنگ ،الفاوێک ،لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی کە خەیاڵ هەڵی گیرساندبوو ،وەکو یەکەمجار کە (لۆرانس ویلک)ی بینبوو .دوای ئەوەی گێڕانەوەی چیرۆکی ژیانی تەواوکرد ،دەستی کرد بە باسکردنی ئەو جیهانەی کە هەرگیز قسەی لیوە نەکردبوو :هەستەکانی و بیرکردنەوەکانی. جیسی لی ،هەموو ئەمەی لەسەر دەستی مامۆستایەک تشارلی کیمبتۆن بوو نووسی ،لە پرۆگرامەکەیدا ،ساڵەکانی دروێنە (سنوات الحصاد) کە پرۆگرامێکە تایبەتە بە بەتەمەنەکانەوە .پاشان کۆلیژی ناوخۆیی هەموو نووسینەکانی بۆ باڵوکردەوە، بە ناونیشانی (جیسی لی لە لەدایکبوونەوە هەتا تەمەنی هەشتا ساڵی) تەنها بە 30دانە کە بەسەر ئەندامانی خێزان و هاوڕێکانیدا دابەشکران ،ئەمە پێش بیست ساڵ بەر لە ئیستا بوو ،بەاڵم ئیستا خێزانەکەی و هاوڕێکانی و هەموو خوێنەرێک دەتوانن کتێبەکەی بە ناونیشانی ( ) Any Given Dayبخوێننەوە ،کە بریتییە لە ژیان و سەردەمی جیسی لی براون فۆفۆکس: یادەوەرییەکانی ئەمریکا لە سەدەی بیستەمدا ،کە خانەی برۆکس ساڵی 1997چاپی کردووە. لەو کاتەوە کە یەکەمین کتێبی یادەوەرییەکانی نووسی ،جێسی لی براون دوو کتێبی تری تەواوکرد، نوێترینیان “بۆڵەبۆڵەکانی نەنکێک لە بارەی ئەم و ئەوەوە” و ساڵی 1993چاپکرا .لەو ساڵەدا نامەیەکی بۆ ئەو مامۆستایەی کە هانیدا چیرۆکی خۆی بگێڕێتەوە
قسەیەکی کۆن لە بارەی نووسینەوە هەیە، دەڵێ”:نەکەی هەواڵ بدەیت ،پێویست دەکات پیشانی بدەیت ”.مانای ئەوەیە هەواڵی توڕەبوونمان مەدەرێ، پیشانمانی بدە .ئەو کاتە دەخوێنینەوە و هەست بە توڕەیی دەکەین .بە خوێنەر مەڵێ دەبێت هەست بە چی بکات ،بەڵکو کەسایەتییەکان و هەڵوێستەکانیان پیشان بدە ،ئەو کاتە هەستی توڕەیی لە ناویدا دروست دەبێت (یان پەشیمانی ،یان خۆشەویستی ،یان دەستپاکی ،یان دادپەروەری..هتد).
نووسی ،دەڵێ“ :سوپاسی بێپایانم چونکە تۆ لە من بێ هیوا نەبوویت .من نووسەر نیم ،بەاڵم هەوڵی بچووکم جیاوازییەکی مەزنی لە ژیانمدا دروستکرد”. ئەگەر جێسی لی براون نووسەر نەبوایە ،کێ نووسەرە؟ ژیانی هەموو کەسێک کتێبێکە ،جێسی لی چیرۆکی خۆی گێڕایەوە و کۆمپانیای وارتەری بەرهەمهێنانی سینەمایی چیرۆکەکەی بە یەک ملیۆن دۆالر لێ کڕی.
رۆژی 48
کۆششکردن وشە نهێنییەکەیە ،هارالن ئەلیسۆنی رۆماننووس ،جارێکیان گوتی ئەگەر هەر کەسێک توانی رێگرت بێت لەوەی ببیتە نووسەر ،ئەوە نابیتە نووسەر.
رۆژی 49
ژنە نووسەری بەهرەمەند جۆ -ئان مایسۆن ،کە چەندین رۆمانی دەرچوون ،باوەڕی وایە نووسەری پێویستی بە ئارەزوویەکی جەستەیی هەیە“ .شتێک لە کتێب و رەخنەگرەکان دوورت بخەنەوە ،چونکە ئەوە ئیلهامی زۆرت بۆ دەهێنێت و نووسینەکانت دەگۆڕێت”.
رۆژی 50
نزیکی کۆتایی ژیانی ،جێمس دیکی شاعیر و رۆماننووس کە قسەی بۆ خوێندکارەکانی دەکرد ،گوتی: “مەبەستم نییە ئەو هەموو کاتە پڕوپاگەندە بۆ شاعیر بکەم ،بەاڵم ئەوە دەکەم ،چونکە جیهان لە بنەڕەتدا زۆر نرخی شاعیر نازانێت .ئەوان لەو جێگەیە تێناگەن کە لێوەی هاتووین ،لە سودی ئێمە تێناگەن ،هەر لە بنەڕەتەوە لەوە تێناگەن ئەگەر سودێک هەبێت یان نا. ئێمە خاوەنی نهێنییە مەزنەکەین ،ئەوان نا ،با ئەوەتان لەبیر بێت کە دەنووسن.
رۆژی 51
زۆربەی نووسەرەکان منداڵییەکی بەدبەختی ژیاون، “دین کۆنتز” بۆ نموونە ،منداڵی تاقانەی دایکێکی بە
دەبێت نووسەرەکان
منداڵییەکی سەخت و بەدبەختیان هەبووبێت،
یان النیکەم وا
بیربکەنەوە کە
منداڵییان وابووە!
جەستە الواز و باوکێکی توندوتیژ و موعتادی ماددە هۆشبەرەکان بووە ،دووجار هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە کۆتاییدا خراوەتە یەکێک لە دەزگاکانی سەرپەرشتیارییەوە .ئەم قۆناغی منداڵییە سەختە وای لە کۆنتز کرد ،پەرۆشییەکی زۆری بۆ کتێب هەبێت. یەکەمین یادەوەرییەکانی لەوێوە هەڵدەقوڵێت کە دایکی بۆ چەندین مانگ لە نەخۆشخانە دەخرێت .لە تەمەنی سێ ساڵی یان چوار ساڵیدا الی هاوڕێیەکی دایکی دەژی ،کە شەوانە دەیخاتە جێگەوە و ئایسکرێمی دەداتێ و کتێبی بۆ دەخوێنێتەوە .کۆنتز هەستەکانی ئاسودەیی دەبەستەوە بە گێڕانەوەی چیرۆکەکانەوە و ئەو پەیوەندییەشی هەر مابوو. کۆنتز رۆمانی “با لە شۆڕەبیدا”ی کینیث گراهام”ی بەالنی کەمەوە پەنجا جار خوێندەوە ،چێژی لە بابەتی “مانەوەی هاوڕیکان بە یەکەوە بۆ زاڵبوون بەسەر خراپەکارەکاندا” دەبینی .کۆنتز پشتی بە کتێبەکانی تەمەنی نۆ ساڵی بەستبوو ،بۆ ئەوەی بزانێت کە هەموو خێزانەکان وەکو خێزانەکەی ئەو نین. کۆنتز دەڵێ ”:وەکو منداڵێکی گەورەی باوکێکی مودمینی کوحول ،پەروەردەبووم ”.بەاڵم ئیستا شەش رۆژ لە هەفتەیەکدا کار دەکات ،سەعات حەوت و نیوی بەیانی دەگاتە ئۆفیسەکەی .هەتا کاتی نانی ئێوارە دەنووسێت و بۆ نانی نیوەڕۆش ناچێتە دەرەوە. بەاڵم ئەگەر منداڵییەکی بەدبەختی نەبووە دەبێت چی بکات؟ هەمنگوای جارێکیان گوتی“ :دەبێت نووسەرەکان منداڵییەکی سەخت و بەدبەختیان هەبووبێت ،یان النیکەم وابیربکەنەوە کە منداڵییان وابووە”.
رۆژی 52
ئێف سکۆت فیتزجیرالد گوتی“ :کەسایەتییەکە کردارەکەیە”.کەسایەتییەکان لە ناو بۆشاییدا ناجۆڵێنەوە ،کردارەکانیان زۆربەی جار بەستراوەتەوە بە کەسانی ترەوە ،لەو تێکەڵبونانەشەوە دیمەنەکان دروست دەبن .دیمەنە تەواوەکان و نیو دیمەنەکان و بڕگە و وردەکارییەکان بەردی بناغەکانن کە هێڵی یەکگرتووی چیرۆکەکەی لەسەر بینا دەکەین.
رۆژی 53
لەکاتی وێنەگرتنی فلیمی ”sionلە رۆمانێکی جیزامین ویست وەرگیراوە .ویست دەرهێنەری فلیمەکەی بیردەکەوێتەوە کە گوتوویەتی: “پیویستە سەرنجڕاکێشی زیاتری پێشبینییەکان زیاد بکەین ،ئایا پاڵەوانەکە ئەمە دەکات یان ئەوە؟ دەیکات یان نا؟ ویست نەیدەویست بڕی زیاتر لەو “گێژاو” پێشکەش بکات ،ئەوەش ئەو شتەیە کە خوێنەر دەیەوێت. Friendly Persua-
رۆژی 54
بڕۆ بۆ کتێبخانەی گشتی و کتێبێک لە بارەی خواردن و باخچە و باخچەداری هەڵدەرەوە .لەو کتێبانەدا نووسەرەکان وەسفی بۆن و تام و چێژەکان دەکەن، تەنانەت دەنگەکان بە وردترین وردەکارییەکانەوە. لە کاتی نووسیندا باسی هەستەکانی بۆن و دەست لێدانەکان بکە ،باشترین وەسف ئەوەیە گرنگی بە هەستەکان دەدات.
رۆژی 55
وردەکارییەکانت بە وریاییەوە هەڵبژێرە ،هەروەک مارک توین دەڵێ“ :وشەی گونجاو بەکاربهێنە ،نەک
رۆژی 60
ئەگەر لە ماوەی ئەو شەست رۆژەدا ،رۆژی پێنج الپەڕەت نووسی ،ئەوا نزیکەی 90.000وشەت نووسیوە. ئیستا کاتی ئەوەیە ،رۆمانەکەت جارێکیتر نووسیتەوە و پاکنووسی بکەیتەوە.
رۆژی 61
ئیتسا نزیکەی 300الپەڕەت نووسیوە. بەاڵم ئایا ئەو الپەڕانە بە کەڵکی ئەوە دێن بە رۆمان دانرێن؟ سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی هەیە؟ جارێکی تر رۆمانەکە بخوێنەرەوە و لە خۆت بپرسە: هیچ پرسیارێکت کردووە و مەتەڵێکت داناوە و شیکاریت بۆ کردبێت؟ ئەگەر لە تواناتدا بوو وەاڵمێکی پڕاوپڕی ئەم پرسیارەت بدەیتەوە ،ئەوا بەرەو پێشەوە بڕۆ.
رۆژی 62
هەڵەچنی زمانەوانی و رێزمانی بۆ کتێبەکەت بکە.
رۆژی 63
نووسخەیەکی وەرەقی کتێبەکەت (راکێشە) پرینت بکە.
رۆژی 64
کتێبەکەکە لە شوێنێکی ئەمین دانێ و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەجێی بهێڵە.
رۆژی 65
ئیستا کە ماوەیەک لە رۆمانەکەت دوورکەوتوویتەوە، کاتی ئەوەیە پیابچیتەوە و هەڵەچنی بۆ بکەیت .پێش ئەوەی دەست پێبکەیت ،لە بیرت بێت جێمس ئێن فری دەڵێت”:لە کتێبی چۆن رۆمانێکی باش دەنووسیت How to Write a Damn Good Novel ترۆپکەکە بکەرە ئامانج و ئەوەی دەمێنێ لە چیرۆکەکە گەشتی تیرەکەیە بەرەو ئامانجەکە“ .کاتی ئەوە هاتووە پیاچوونەوە بۆ خودی “گەشتە”ەکە بکەیتەوە.
رۆژی 66
بگەڕێرەوە و رۆمانەکە لە سەرەتاوە جارێکیتر بخوێنەرەوە ،ئاگات لە رستە و دەستەواژەکان بێت کە جوان نین و بەردەوامبە لە خوێندنەوە ،خۆت بە سەرلەنوێ داڕشتنەوە سەرقاڵ مەکە ،ئیستا نا.
رۆژی 67
پیاچوونەوە بۆ دەقەکە ،بڕگە بە بڕگە بکە، ئێسقانەکانی چیرۆکەکەت لە هەموو شتێکی زیادە پاکبکەرەوە .بەش بە دوای بەشدا بڕۆ ،خۆت لە هەموو “ئەزیزانیت” رزگار بکە ،وەک ولیام فۆگنەر راهاتبوو ئەوانەی زیادەن و پێویستت پێیان نییە ناوبنێت.
رۆژی 68
الپەڕەکانت جارێکی تر بخوێنەرەوە – هەر جارەی الپەڕەیەک – بە دەنگێکی بیستراو ،بۆ ئەوەی “گوێت” لە هەر رستەیەکی نەشاز و ناشرین بێت.
رۆژی 69
بگەڕێرەوە هەموو الپەڕەیەک و لە هەموویان شتێکی مەجازی یان زیادڕەوی و ناپێویست البەرە .لەو بارەیەوە ئێف سکۆت فیتزجیرالد دەڵێ ”:لە سڕینەوەی هەر شتێکی زیادە و ناپێویستیی هەرگیز پەشیمان نابیتەوە”.
2
پراگ
شارەكەی فرانتس كافكا
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
پـــــــراگ
()21
شوێن و خەون لە ئەزموونی مندا ،شوێن و خەون ،دوو رەگەزی شیعریی گرنگن .کاتێکیش باسی شوێن دەکەین ،یەکسەر کات خۆی دەخزێنێتە ئەم نێوەندەوە ،کاتێکیش (کات و شوێن) ئامادەیی تەواویان دەبێ ،دەق چوارچێوەڕێژ دەکەن، دەیبەستنەوە بە مێژوو ،ئەمەش کار لە شیعر تێكدەدات ،بۆیە پەنابردن بۆ چەمکی خەون لەم رووەوە ئەرکێکە ،کاتێکیش خەون دەچێتە نێو درزی شوێنەکانەوە ،بە شێوەیەک کار لەسەر کات دەکات کە بە هەڵواسراویی دەیهێڵێتەوە. هەندێجار شوێنەکان هەڵگری ئاماژەگەل و دەالالتی مێژوویین ،بەاڵم مێژوو وەک گێڕانەوە نا ،بەڵکو وەک بارستاییەک دێت و ئێستامان داگیر دەکات ،کار لە سەر ئێستامان دەکات و یارمەتیمان دەدات تا لە ئاڵۆزییەکانی ئێستامان تێدەگەین .ئەم شوێنانە وەکو چنین تێکهەڵكێشی یەکتر دەبن ،قەبرغەی یەکتر بریندار دەکەن و رۆشناییمان پێ دەبەخشن .بۆیە گرنگە شوێن رووت کەینەوە و پرسیاری لێ بکەین. شاعیری کۆن ،پەیوەستبوونی بە شوێنەوە، پەیوەستییەکی گەرموگوڕ بووە ،شاعیری دەوارنشین لە کەلەپووری عەرەبیدا ،هەمیشە ئاوڕی لە شوێنی جێهێڵراو داوەتەوە ،شوێنی جێهێڵراو هەڵگری حەکایەتی عەشق و ئازایەتی و سەرجەم ئەو رەگەزانە بوونە کە مایەی شکۆ و هەڵگری بەهاگەلی قەبیلە بوونە ،گریان بەسەر شوێنەواردا قوواڵییەکی ئەنترۆپۆلۆژی هەیە کە رەهەندەکانی مرۆڤی بیابانمان بۆ شیتەڵ دەکات .لە شیعری ئێمەشدا ،سۆز بۆ شوێنێ جێهێڵراو زۆرجار گەیشتۆتە چڵەپۆپە و ئاوڕدانەوەی شاعیر بۆ کاتی بەسەرچوو ،بۆ شوێنی لەدەستچوو بووە بە مایەی هەڵکرووزان و سووتان و نۆستالژیاییەکی قووڵ .ئەم دیاردەیە لەسەر هاوکێشەی ئێرە /ئێستا و ئەوێ /رابردوودا بەرجەستە بووە .دوو توێژی مرۆڤ /شاعیری بەسەرکردۆتەوە“ .ئەوێ هەمیشە” و “ئێستا هەنووکەیی” نموونەی شیعرە بەناوبانگەکەی نالی کە لە شامەوە بۆ سالمی هاوڕێی ناردووە کە بە تەنها یەک وێنەش باسی شاممان بۆناکات ،بەڵکو سڕانەوەی تەواوی ئێستای شاعیرە. بەاڵم کاتێک ئێمە شوێنە ئەفسانەییەکان، شوێنە بەرجەستەکان ،شوێنە مێژووییەکان تێکەڵ بە یەکتر دەکەین ،سەر لە کاتەکان دەشێوێنین لە پێناو داگیرساندنی کاتێکی دیکە ،کاتێکی نوێ .کاتێک باسی ئەنفال وەکو رووداوێکی مێژووی هاوچەرخ دەکرێ، ئەم رووداوە ،یەکسەر بانگهێشتمان دەکات بۆ شوێن و رووداوی دیکە؛ شەڕەکانی ئوحود، بەدر ،کوشتارەکانی دیکە ،ناتوانین بیرمان بۆ سااڵنی شەستەکانی الی خۆمان نەچێت .ئەنفال تەنها شوێنێک نییە ،بەڵکو دەبێت بە چەندین شوێن و چەندین کاتەوە .کاتێک باسی شام و ئەستەمبول لە الی نالی زەق دەکەینەوە، تاراوگەکانی سەدەی بیست و بیستویەکەممان لە پێش قوت دەبنەوە .رەنگە بپرسین ئەم بابەتانە، بابەتی لێکۆڵینەوەی مێژوویین ،ئەمەش راستە، بەاڵم مێژوو وەکو زانست بە شێوەیەکی دیکە کار دەکات و کاتێک شیعر ئاوڕ لەم بابەتانە دەداتەوە ،شیکل و فۆرمێکی دیکەیان دەکاتە بەر .لێرەوە بە بۆچوونی من ،پەنا بۆ خەون دەبەین ،خەون ئەو زەمەنە الستیکییە کە دەتوانێ رەگەزە جیاوازەکان لێک نزیک بکاتەوەو ئاوێتەی یەکتریان بکات. ئیدی شیعر وەک رەگەزێکی نوێ دەبێ بەشدار بێ لە خوێندنەوەی دنیا ،بەشدارێکی چاالک بێ لە هەڵسەنگاندن و هەڵدانەوەی الپەڕەکانی مێژوو بۆ ئەوەی خوێندنەوەیەکی شیعرییان بۆ بکات .لە روویەکی دیکەشەوە، رەنگە هەڵتۆقاندنی رەگەزی شوێن بۆ من، بەدەربووبێ لە ویست ،واتە چاالکییەکی ئیرادی نەبووبێ ،بەڵکو پەیوەندی بە بیۆگرافی خۆمەوە هەبێت .لە هەموو بارێکدا ،شیعر دەبێ الاڵنەوەو نووزانەوە نەبێ ،بۆ سەردەم و شوێنێکی لەدەستچوو ،بەڵکو هەڵساندنەوەی ئەو رەگەزانە بێ تاکو پرسیاری هەنووکەییان لێ بکەین. خەونبینین گرنگە نەک بۆ لێکدانەوەی داهاتوو ،بەڵکو یارمەتیدەرە و لە رێگای دەقەوە پرسیاری دیکەمان لێ بکات .مادامەکی هەموو وشەیەک ژیانی تایبەتی خۆی هەیە ،کەواتە رابردوو و ئێستا و ئایندەشی هەیە ،هەر بۆیە من ئارەزوومەندم کە بچمە نێو خەونی وشەکانەوە.
ئیبراهیم وەتفی
وەرگێڕانی :شوان ئەحمەد لە سەدەی نۆزدەهەمدا ،خەڵكانێكی زۆری دانیشتوانی پراگ بە ئەڵمانی قسەیان دەكرد. دەوروبەری ساڵی 1910پراگ دوای هەردوو شاری ڤییەننا و بۆدابست ،سێیەم گەورە شاری ئیمپراتۆریای نەمسا بوو .ژمارەی دانیشتوانی شارەكە لەو كاتەدا 230 ،هەزار كەس بوو ،بەاڵم بەرلەوە پراگ بەهۆی كۆچی زۆری خەڵكانێكی چیكییەوە ،بەرفراوان دەبێت و ژمارەی دانیشتوانەكەی (لەگەڵ دەروبەری) دا ،دەبێت بە زیاتر لە 600هەزاركەس و دەبێت بە شارێكی چیكی كە كەمینەیەكی ئەڵمانی تێدا دەژی و ژمارەیان دەگاتە 32 هەزارو نیوەشیان جولەكەدەبن .ئەو كەمینەیە لە سەنتەری شارەكەدا دەژیان وەك ئەوە وەهابوو لە دوورگەیەكدا بن .ئەوانە نوێنەرایەتی بۆرژوازیەتێکی گەورەیان دەكرد لە شارەكەداو كۆنترۆڵی بازرگانی و پیشەسازییان كردبوو تێیدا .لە سەردەمی كافكادا ،بارودۆخی سیاسی لە شاری پراگدا شلۆق بوو. ئاخر ئەو خوێندكارە ئەڵمانیانەی لە دەرەوەی پراگەوە هاتبوون ،دژایەتی بۆرژوازیەتیان دەكرد .وەك چۆن كرێكاران دژی سەرمایەدارە چاوچنۆك و چیكییەكانیش ،دژی ئەو هەژموونە ئابوریی و سیاسییە بوون ،كە ئەڵمانییەكان پەیڕەویان دەكرد .ئەو ملمالنێیە دووسەرە بوو ،بە سەرێكیان ملمالنێ بوو لە نێوان نەتەوەكان و بە سەرێكی دیكەشیان ملمالنێ بوو لە نێوان چینەکاندا. پراگ ،لەو شارانەبوو هەر لە بەراییەكانی سەدەی بیستەمەوە بەپێی بڕیارەكانی ڤییەننا، باری نائاسایی تێدا راگەیەنرابوو .هاوكات دەزگایەكی بیرۆكراسی دێرین و بەرفراوانیش، ئەركەكانی خۆی جێبەجێ دەكرد. پاش هەرەسهێنانی ئیمپڕاتۆریای نەمسایی لە جەنگی یەكەمی جیهانی ،لە تشرینی یەكەمی ساڵی ،1918كۆماری چیكۆسلۆڤاكیا راگەیەنراو پراگیش كرایە پایتەختی واڵتەكە .ئیدی لە پڕێكدا خەڵكی بوونە هاواڵتیی واڵتێكی نوێ و فرانتس كافكاش ،بوو بە خاوەنی پاسپۆرتی چیكۆسلۆفاكی. ئەگەرچی ژمارەی ئەڵمانەكان لە پراگدا ،لە %5ژمارەی دانیشتوانی شارەكە زیاتر نەبوون، بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا ژیانێكی پڕ جموجوڵی كۆمەاڵیەتی و كولتوورییان بەڕێدەكرد .بۆ نموونە خاوەنی دوو هۆڵی شانۆ و باڵەخانەیەكی گەورەبوون بۆ ئاهەنگە میوزیكییەكان و باڵەخانەیەكی دیكە بۆ یانەكان و چوار قوتابخانەی ناوەندی و پێنجی ئامادەیی و دوو زانكۆ و دوو رۆژنامەی رۆژانە. لە دەیەی یەكەم و دووەمی سەدەی بیستەمدا، ئەدەبی ئەڵمانی لە شاری پراگ ،قۆناغێكی زێڕینی بەڕێكردو لەوێدا بزوتنەوەیەكی فكری چاالك لەگۆڕێدا بوو .ئەڵبەتە لێكۆڵینەوەیەكی وەها نییە بە شێوەیەكی بنجبڕ ،ئەو هۆكارانە دەربخات كە لە پشت ئەو گەشە كورتخایەنەی ئەدەبی ئەڵمانییەوە بووە ،لە شارێكدا كە ئەڵمانی نییەو لەنێو چینێكی كۆمەاڵیەتی گۆشەگیرو پەراوێزخراودا .هەندێجار دەوترێت ئەو بوژاندنەوە ئەدەبییە ،دەركەوتەو نیشانەی شلۆقبوون و گیانەاڵی ئەو كەمینە ئەڵمانییە بووە لە پراگدا. نووسەرانی ئەڵمانی لە پراگ ،سێ ئینتیمایان هەبوو :ئینتیمای ئەڵمانی لە رووی كولتوورییەوە ،ئینتیمای نەمسایی لە
رووی سیاسییەوە ،ئینیتمای چیكی لە رووی كۆمەاڵیەتییەوە .ئەدەبی ئەو نووسەرانە لە لۆكاڵی بوون و نەتەوایەتی هاتەدەرێ و بوون بە ئەوروپایی و نێونەتەوەیی بوون بوو. كافكا و ریلكە ،لە گرنگترین ئەو نووسەرانە بوون .لە كاتێكدا چەندین نووسەری ئەڵمانی وەك ریلكە پراگیان بەجێهێشت ،كافكا بە درێژایی ئەو ژیانە كورتخایەنەی خۆی لە سااڵنی( )1924-1883تێیدا مایەوە .جارێكیان نووسیبووی :پراگ وازم لێناهێنێت ،ئەم كەڵتە كۆنە كەڵبەی هەیە). فرانتس كافكا ،لە گەڕەكێك لە سەنتەری شاری پراگ لەدایك دەبێت و بە درێژایی ژیانیشی ،هەر لەوێدا دەمێنێتەوە .ئەو گەڕەكە تەواوی ئەو خانوانەی لێیە كە كافكا تێیاندا ژیاوە ،هەروەها ئەو خوێندنگە سەرەتایی و ئامادەیی و زانكۆیەش كە كافكا تیایاندا خوێندوویەتی .هەر ئەو گەڕەكە شوێن كاری فەرمانبەرێتی بووەو دووكانەكەی باوكی و كارگەكەشیان هەر لەوێدا بووە. كافكا بە درێژایی ژیانی ،لەو گەڕەكەی ناوجەرگەی شاری پراگ نەچۆتەدەر ،چەند حاڵەتێكی دەگمەن و تایبەتی لێ بەدەربێت: (چونەدەرەوە بە مەبەستی كار ،مۆڵەتی پشوو، مۆڵەتی نەخۆشی ،مانەوە لە نەخۆشخانەكان، مانەوەی چەند مانگێكی كەم لە گوندەكانی دەوربەری پراگ ،مانەوەی شەش مانگ لە بەرلین) ئەوە هەموو شتێك بووە. دەوترێت كافكا نەیدەتوانی ئەفراندنی ئەدەبی بكات ،گەر لە شارێكی وەك پراگدا نەبوایە(:خانوی كۆن ،ئەو كۆگایانەی پڕبوون لە شتومەكی ئەنتیكە ،كۆاڵن و گەڕەكی تەسك و تەنگەالن) .لە فەزایەكی لەو جۆرەدا ،پێویستە بەدوای ئەوەدا بگەڕێیت كە دەشێت پێی بوترێت فەزای ئەدەبیی كافكا. لە سەردەم و رۆژگاری كافكادا ،كارەبا و پاسی كارەبایی و تەلەفۆن و ئۆتۆمۆبێل ،هاتنە ناو پراگ .لە راستیدا پراگ بۆ خۆی شارێكی كافكایی بوو .دەكرێت ئەوە بسەلمێنرێت كە تەواوی كارەكتەرەكانی ناو رۆمان و چیرۆكەكانی كافكا و هەموو هەڵوێست و تێكڕای وەسفكردنی بۆ شوێن و جێگاكان ،هەر هەموویان هی پراگن و سەرچاوەكەیان ئەو شارەیە. توێژەرێكی هاوچەرخی خەڵكی پراگ هەیە، كافكا لەوەدا كورت دەكاتەوە كە تەنها وەسفی شتە لۆكاڵی و تایبەتییەكانی پراگ دەكات .بەاڵم راستییەكەی ئەوەیە ،كافكا لە تۆبۆگرافیای شارێكی وەك پراگدا كورت ناكرێتەوە. لە الیەكی دیكەوە باس لەوە دەكرێت كە دەشێت لە رێی كافكاوە نەك هیچ نووسەرێكی دیكەی چیكی كە بە زمانی چیكی نووسیبێتی، دەستنیشانی پراگ بكەین و لێی تێبگەین. رەنگە ئەمە هۆكاری یەكێك لەو هەڵە نائیرادیانەی ئەم دواییانە بێت لە الیەن چیكییەكانەوە ،بۆ ئەوەی كافكا بە نووسەرێكی چیكی بدەنە قەڵەم و لە ئەڵمانەكانی بسەننەوە .هەر بۆ نموونە نووسەرێكی چیكی دەنوسێت(:هەرچەندە كافكا بە ئەڵمانی نووسیویەتی ،وەلێ تەواوی بەرهەمەكانی زیاتر دەرگیری میراتی ژیاری و ئەدەبی ئێمەیە، نەك هی ئەڵمانەكان بێت) .بەاڵم نووسەر(هەر نووسەرێك) بە پلەی یەكەم سەر بە زمانە خۆڕسكەكەیەتی كە بیری پێ دەكاتەوەو پێی دەنووسێت .زمانی كەمینەی ئەڵمانی لە پراگ پێیان دەوت (ئەڵمانی پراگ) ئەوەش زمانی نووسینی پەتیی بوو ،تایبەتمەندیشی كورتبڕی بوو لە دەربڕیندا. کافکا بەم زمانە دەینووسی و قسەی دەكرد(لەگەڵ كەسوكار و هاوڕێیانیدا) وەلێ
لە كارخانە بە چیكی دەدوا .دواتر یەكێك لە ناسیاوە ئەڵمانییەكانی دەنووسێت: (هەركەسێك گوێبیستی كافكا بووبێت ،كاتێك باسی ژیانی رۆژانەی كردبێت ،وەك ئەوە وەهابووە دێڕ بەدێڕی ،كتێبەكانی گۆ بكات. ئەوەش نهێنیی شوناسێكی ناوەكیی تایبەتمەند و ناوازەیە). تەرمی كافكا لە پراگ نێژراو هەر بە كوڕی پراگ مایەوە .تێكستەكانیشی بەرهەمی ئەو شارەبوو .زۆرجار ئەڵمانەكان ناوی (شاعیری پراگ) لە كافكا دەنێن .بەاڵم بۆ بەدبەختی كافكا بە درێژایی چەند دەیەیەك ،وەك كەسێكی نەویستراو لە پراگی زێدی خۆیدا سەیر كراوەو بەرهەمەكانیشی تاساڵی ،1990لەوێدا یاساغ بووە .لە ئەیلولی 1920كافكا پارچە پەخشانێك بە ناوی (دروشمی شارە)وە دەنووسێت .ئەم نووسینە وەك تەلیسمێكی راستەقینە وایە بۆ ئەوانەی هیچ شتێ لە بارەی بارودۆخی پراگی ئەو سەردەمەوە نازانێت. دەبێت لە ئێستادا كۆتاییەكانی 1993چ شتێكی كافكا و سەردەمەكەی لە پراگدا مابێت؟ زۆربەی زۆری ئەو خانو و باڵەخانانە ماون كە كافكا تیایاندا ژیاوە ،یان شوێنكاری بوون. وەك چۆن زۆربەی زۆری ئەو باڵەخانانە ماون كە هامشۆوڕۆتی كردوون( .شانۆكان ،هۆڵی كۆڕ و كۆبوونەوەكان ،كتێبخانەكان ،سینەماكان، قاوەخانەو رێستۆرانت و مەلەوانگە و پارك و
شوێن پیاسەو گەڕانەكانی و ...هتد). هەر بۆ نموونە لە بەرواری ،1912/12/4لە ئێوارە كۆڕێكی ئەدەبیدا کە لە هۆڵی(ئاوێنەكان) لە میوانخانەی (دۆق ستیڤان) بۆی ساز دەكرێت ،كافكا چیرۆكی(دۆز) دەخوێنێتەوەو لە ئێستاشدا ئەو میوانخانەیە هەر ماوە (ناوەكەی گۆڕاوە بۆ هۆتێل ئەوروپا) و ئەو هۆڵەش كە كافكا چیرۆكی (دۆز)ی تێدا خوێندۆتەوە ،هەر وەك خۆیەتی. ئەو خانوەی ئەو چیرۆكەی تێدا نووسیوە، یەكێكە لەو شوێنە كەمانەی كافكای تێدا بووە، ماوەیەك بەر لە ئێستا ،ئەو خانووە تێکدرا. ئەڵبەتە هەر دەبوو تێك بدرایە ،چونكە خانویەكی نزمی داڕوخاو بوو .كافكا لە نێوان سااڵنی 1907بۆ 1913لەگەڵ ماڵەوەیان ،لەو خانوەدا ژیاون .ئێستا جێگەی ئەو خانوە بووە بە هوتێل ئەنتەر كۆنتینتال .گەر خوێنەرێك لە خوێنەرانی كافكا بۆی هەڵكەوت و سەردانی پراگی كرد و لەو ئوتێلەدا دابەزی ،ئەوا بێگومان ئەو رووبار و پرد و دیمەنە قەشەنگانە دەبینێت كە لە بەرەكەی دیكەدا بە سەوزاییەكی تەنك داپۆشراوە .ئەو شوێنە تا ئێستاش هەر پاركەكانی(شازادە رۆدۆلفی) پێدەڵێن. وەك چۆن سەردانیكەری ئەو شوێنە، دیواری ئەو پردە دەبینێت كە جیۆرج بندمانی لێ كەوتە خوارەوەو كەوتە ناو رووباری(مۆڵدا) وە .هاوكات لەسەر پردەكە جوڵەو هاتۆچۆیەكی بەردەوام دەبینێت.
کافکــــا
25
قوبادی جەلیزادە
شێرزاد حەسەن:
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
الپەڕە 5 - 4
مرۆڤ بوونەوەرێکی غەمگـــــــینە
www.zamenpress.com
کولتووری “زەمەن” گرنگیی بە ئەدەب و هونەری هاوچەرخ دەدات
الپەڕە 8
بەڕووتی دەبارێ؛ بــــــاران
8الپەڕە
گوڵەکانینیشتامنلەتاراوگە
کولتووری زەمەن-ئەڵمانیا
چەندسهرنجێ لهبارەی رێنووسهوه کاروان عەلی خەیات .١ههندێ وشهمان ههس ،که به دوو (یی) کۆتاییان دێت ،وهکو :کۆتایی، رۆشنایی ،کولیایی ،کهندۆڵهیی ...ئهم وشانه کاتێک وشهی وهسفی به دوایاندا دێت ،دهبێ به سێ (ییی) بنووسرێت .له راستیدا ههندێ وشهمان ههیه له فارسی و عهرهبییشدا ههر خۆیان دوو (یی)ن و کاتێک وشه وهسفییهکه به دوایاندا دێت ،دهبنه سێ (ییی) بهاڵم له فارسی و عهرهبیدا بەهۆی بوونی (کهسره)وه ئهو (ی) سێیهمه نانووسرێت .بۆ نموونه: کولیائی ،کندولهای یا کندولهء ،حی الینام حی قیوم ،کاتێک به رێنووسی نوێ له شیعردا دهنووسرێت دهبێ به حهییی الیهنام ،حهییی قهیووم ،ئهڵماسخانی کهندلهییی شاعیر ،میرزا شهفیعی کولیاییی شاعیر ...جوان و ناشیرینی لێرهدا دهور نابینێت ،نازانم ههندێک بۆ لهبهر ناشیرینی (ی) سێیهم ال دهبهن، کاتێک کهسێک خۆی رهشپێست بێت به ههزار لفکهی زبر و بهردی زبر بیشۆریت سپی نابێتهوه. .2ههندێ وشهی لێکدراومان ههیه، دهبێ به نیوسپهیس بنووسرێت ،ئهگهر به کاری نههێنین وشهکه مانای نامێنێت. وهکو :میشک ئهفشان ،که دهبێ به له رێگهی دوگمهی کۆنترۆڵ و دوگمهی لێدهرکردن دادهنرێت. ههندێ وشهی تری ههن ،کاتێک نیوسپهیسیان بۆ دادهنێین ،ئهوا نیوسپهیسهکه دهرناکهوێت ،بهاڵم خۆی نیوسپهیسه و دهبێ وهکو ئهو شێوهی وتم بنووسرێت ،وهکو :ئهحمهدموختار، موحهممهدئهمین .ههندێکی تریشیان بڕوام وایه دهبێ ههر پێکهوه بنووسرێت، وهگهر نا ماناکهی دهگۆڕێت ،وهکو: گوڵئاسا ،بولبولئاسا... .3ناوی کهس و جێگاکان دهبێ وهکو چۆن له زمانهکهی خۆیدا گۆ دهکرێت، بهو شێوه بنووسرێت ،وهکو :محمد= موحهممهد ،کرماشان. .٤ههندێ وشهی تر ههن ،که دهبێ له کاتی نووسیندا ئاگاداری جۆری نووسینهکهی بین ،وهگهر نا ماناکهی دهگۆڕێت ،وهکو رهسوول و رهسووڵ، روسوول و رسووڵ ،ههردووکیان تهواون و دهبێ له کاتی نووسیندا بزانین کامهیان به کار دێنین له شوێنی خۆیدا.
لە دوو پێشانگەی شێوەکاری لە ئەڵمانیا ،دایە فایزە هونەرمەندی نمایشکردنی گەلەری شێوەکار، تابلۆکانی پڕکرد لە بۆنی گوڵ و گوڵزاری نیشتمان .رەنگ و ستایلی سەرسامی جێگەی تابلۆکانی بینەران و هونەرمەندانی بەشداربووی پێشانگەکەی بوو .ئەو خانمە هونەرمەندەش ،پێیوایە گوڵی نێو تابلۆکانی ،یادگارییە جوانەکانی کوردستانە ،لە تاراوگە بە گوڵ وێنەی کێشاون و لە تابلۆدا نەخشاندوونی. یەکەم پێشانگەی گوڵەکانی نیشتمان لە تاراوگە ،لە شاری هانۆڤەر بوو ،ئەم پێشانگەیە ١٦تابلۆی لەخۆ گرتبوو ،پێشانگەکەش بە هاوکاریو (تەها هونەرمەند پشتیوانیی خۆشنووس) بەرێوەچوو .لە ساتی کردنەوەی پێشانگەکەشدا موزیکە
سەرنجڕاکێشەکەی (هێمن عومەر رەزا) ،کەشێکی سەرنجراکێشی دابوویە پێشانگەکە .بڕیارە ئەم پێشانگەیە تا کۆتایی مانگی داهاتوو ،بەردەوام بێت. چاالکی دووەمی دایە فایزە ،لە شاری “بۆن”ی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، چاالکییەکەش لەگەڵ ٤٥هونەرمەندی تری کورد لە گرووپی کورد ئارت لە پێشانگەیەکی هاوبەشدا کۆبوونەوە، فرۆشی تابلۆکانی ئەم پێشانگەیە دەبەخشرێتە ئاوارەکانی رۆژئاوا .ئەم پێشانگەیەش تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت. سەبارەت بەم دوو پێشانگە هونەرییە ،دایە فایزە ،تایبەت بۆ کولتووری زەمەن وتی“ :لە ناو تابلۆ هونەرییەکانمدا ،فیگەری گوڵەکانم یادگارییە جوانەکانی کوردستانە لە تاراوگە ،کە من توانیومە بە گوڵ وێنەیان بکێشم ،کە بە بڕوای خۆم توانیومە ،گوڵەکان لە پیشاندانی بە گوڵستان، پر خەونێکی
یاریکردنێکی خۆرسکانە بە رەنگ، جوانییەکانی نیشتمان بێنمە ناو پانتایی تابلۆکانمەوە ”.سەبارەت بە شوێن و تایبەتمەندیی تابلۆکانیش، ئەو هونەرمەندە دەڵێت ”:لە کارە هونەرییەکانمدا ،زەمەن لە روانینی تابلۆکاندا وەستاوە ،لە هاوتایی و هاویەکییەکی پڕاو پر لە رەنگ، رەنگێک تەنها لە گوڵدا نین ،بەڵکو لە بوراق و چنینی سەر فەرشەکان و شەقام و دیوارەکانی شاریشدا دەبینرێن و بوونی هەیە”.
هونەرمەند فایزە عارف کەریم، ناسراو بە ”دایە فایزە” ساڵی ١9٤3لە سلێمانی لە دایکبووە ،ماوەی چەندین ساڵە کاری هونەریی دەکات ،بەاڵم ئەمە یەکەمین پێشانگەی تایبەتییەتی کە لە واڵتی ئەڵمانیا کراوەتەوە. لە ئەزموونی کارەکانیدا ،رەنگی گوڵ ،فیگەری سەرەکی و ناسنامەی هونەرییەتی.
دایە فایزە لە گەلەرییەکەیدا
هێشتانازناوىشارىئەدەبجێگیرنەبووە
سلێامنیلەژێرتاقیکردنەوەدایە
ولتووری زەمەن ک کاتێک یونسکۆ سلێمانى وەک شارى داهێنەر لە بوارى ئەدەب دەستنیشان کرد ،خۆشنودی و شادییەکی زۆر ،لەسەر ئاستی کولتووریی و سیاسی و دەوڵەتیدا دروست بوو ،بەاڵم بۆچوونێک هەیە دەڵێت “هێشتا ئەو نازناوە جێگیر نەبووەو تەنیا وەک پێشنیازە ،بۆ ناسنامەی ئەم شارە”. مانگێک لەمەوبەر ،لەڕێگەی سایتی فەرمی بەشی کولتووری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان-یونسکۆ ناوی کۆمەڵێک شاری جیهان ئاشکرا کرا ،کە ئەو شارانە هەڵبژاردەی ئەو ڕێکخراوە جیهانییەی بواری کولتوورن ،وەک شاری ئەدەبی و هونەریی و مۆزیکی و گەشتیاریی و مێژوویی و زۆر بواری تریش لە جیهاندا دەناسێنرێن. لەناو ئەو شارانەدا ،شاری سلێمانی وەک شاری
ئەدەب و سنە وەک شاری مۆزیکیی دەستنیشانکراون. بۆ ئەم مەبەستەش ،رێکخراوەکە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا ،چاودێریی ئەو شارانە دەکات، لەو بوارانەدا دەکۆڵێتەوە کە هەردوو شارەکەى پێ هەڵبژێردراون ،بۆ ئەوەى لە ریزبەندی شارە ناسراوو تایبەتەکانی یونسکۆدا ،ناویان وەک شاری داهێنان بمێنێتەوە و بناسرێن. شێنێ محەمەد ،ئەندامی گروپی کەشکۆڵ لە زانکۆی ئەمریکی ،یەکێک لەو کەسانەی رۆڵی هەبوو لە کارکردن بۆ ناساندنی سلێمانی وەک شاری داهێنانی ئەدەبی ،بۆ “زەمەن” وتی“ :هەموو ئەو شارانەی ناسنامەیەک وەردەگرن ،لە بوارێکدا بۆ وەرگرتنی ئەو ناسنامەیە پێشتر پڕۆپۆزەڵ پێشکەشکراوە ،لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا کۆمەڵێ کار بکەن لە بواری پەرەپێدانی ئەدەبیدا .گەر لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا نەتوانرا بەپێی ئەو پڕۆژانەی پێشکەشی یونسکۆمان کردووە ،جێبەجێیان بکەین، یان بە الوازی جێبەجێ بکرێت ،بەدڵنیاییەوە ئەو ناسنامەیە وەردەگیرێتەوە”. سەبارەت بە ستانداردەکانى یونسکۆ ،شێنێ
روونیکردەوە کۆمەڵێک خاڵ هەیە الی یونسکۆ زۆر گرنگن ،لەوانە گرنگە لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا چاالکی ناوخۆیی و چاالکی ئەدەبی ئەنتەرناشناڵ هەبێت .گرنگە دەزگا ئەدەبییە ناوخۆییان و چاالکی پێکەوەیی بکەن .شێنێ دەڵێت :کاری هاوبەشی ئەدەبی الی یونسکۆ زۆر گرنگە ،ئەمە جگە لەوەی چاالکی ئەدەبی جیهانیی ،دەزگا ناوخۆییەکان بەشداربن تێیدا و چاالکییان هەبێت. کەمیش نەبوون ئەو رەخنانەی لە دەستنیشانکردنى سلێمانى وەک شارى داهێنان لە ئەدەب گیران، لە بەشی کولتووری “زەمەن” ،نووسەری بواری فەلسەفەو هزر ،بەکر عەلی لە ئەڵمانیاوە وتارێکی رەخنە ئامێزی بەناوی “سلێمانی ..شیزۆفرینیا یاخود ئینتیگراسیۆن” نووسی ،لە پەرەگرافێکیدا دەڵێت: “لەکاتێکدا ئەوەی شکۆمەندی شارێک دەنەخشێنێت تەنیا ئاهەنگگێڕان نییە ،بەڵکو تێگەیشتنە لەو خەسڵەتە سایکۆدینامیکییەی بزوێنەری ڕۆحی ئەو شارە بووە .لەکاتێکدا ئەو کەشە ئاهەنگسازییەی لەمڕۆدا بۆ ئەو شارە سازکراوە تەنیا بەرجەستەی ڕووە میکانیکیی و ماتەریالییەکەی شار دەکاتەوە!”.
بەکر درێژە دەدات بە دیدە رەخنەییەکەی لەسەر شارو لە پەرەگرافێکی تردا دەنووسێت“ :لە شاری سلێمانیدا ئەم شاربەدەرکردنە لەسایەی دەسەاڵتی کوردییەوە بەرانبەر بەو هاوشارییانەی خۆی ئەنجامی داوە کە وێنایەکی تریان بۆ کرانەوەی شار پێشکەشکردووە ،بە نموونە لە سایەی دەسەاڵتی بابانییەکاندا نالی و نەقشبەندی وەکو دوو داهێنەری بواری پەرەپێدانی کولتوری لە هاوشارێتی خران و شاربەدەر کران ،لەدوای ڕاپەڕینیشەوە ژمارە گەلێک لەو جۆرە کارەکتەرانە شاربەدەرکران کە تەنیا یۆتۆپیایەکی تری جیاوازیان ،بۆ شارو هاوشارییەکان ڕاگەیاندبوو”. هەڵبژاردنى سلێمانى و سنە لە خۆڕا نییە، رەهەندێکی مێژوویی هەیە ،کە پەیوەستە بە مێژووی بەرهەمهێنانی ئەدەبیات لە رابردووی ئەو دوو شارەداو بوونی نووسەرانو شاعیرانی وەک “مەال مستەفای بێسارانی ،مەستوورەی ئەردەاڵنی ،گۆران، پیرەمێرد ،مەحوی ،سالم ،کوردیی و دەیان ناوی تری ناسراو و درەوشاوە”. نیاز نوری ،نەقیبی سەندیکای هونەرمەندان و ئەندامی بۆردی راوێژکاریی و پەرەپێدانی ناسنامەی ئەدەبی و کولتووری سلێمانی ،بۆ “زەمەن” وتی: “لەم رۆژانەدا ،بۆردی راوێژکاریی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبووینەوە .ئامانجی کۆبوونەوەکەش ،بۆ چۆنێتی گەشەپێدانی ژێرخانی ئەدەبی و کولتووری سلێمانییە ،بۆ ئەوەی لە چوار ساڵی داهاتوودا، بۆ یونسکۆی بسەلمێنین سلێمانی شایەنی ئەو نازناوەیە ،گەر لەم چوار ساڵەدا نەمانتوانی، بەدڵنیاییەوە ،نازناوی شاری داهێنانی ئەدەبی لە سلێمانی دەسەنرێتەوە”. نەقیبی هونەرمەندانی کوردستان ،دەڵێت: سلێمانى زەمینەى ئەوەى تێدایە پارێزگارى لە نازناوەکەى بکات ،چونکە بە وتەى ئەو چەندین نووسەرو ئەدیبی بە تواناو ناوداری تێدایە ،بەاڵم پێشیوایە دەبێت پالن هەبێت و پڕۆژەی ستراتیژی گرنگ بۆ ژێرخانی ئەدەبی و کولتووریی دابنرێت لە چوار ساڵی داهاتوودا. یونسکۆ نوێنەریان لە سلێمانییەوە بە وردی چاودێری پرسە ئەدەبییەکان و پڕۆژەو ستراتیژی چوار ساڵی داهاتوو دەکات .جگە لەمەش پارێزگاری سلێمانیش خۆی سەرپەرشتیاری بۆردەکە دەکات، بۆ چوار ساڵی داهاتوو ،کە کۆمەڵێک پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی بکرێت. جگە لە (سنە و سلێمانی) یونسكۆ ،هەر لەو رۆژەدا ٦٤ ،شاری تری جیهانی خستە ریزبەندی شارە داهێنەرەكانی جیهانەوە ،لەوانە( :ئاساهیکاوا لە ژاپۆن ،برغامۆ لە ئیتاڵیا ،فورتالیزا لە بەڕازیل، بێندیگۆ و بەللەرات لە ئوستورالیا ،ئەنگۆلیم لە فەرەنسا ،بەیروت لە لوبنان) بەمەش بەپێی پۆلێنبەندیی رێکخراوێکی جیهانیی.
نەتەوەی ئۆێنبازی گۆڕەپان لەوێیە سەردەست تیرەکە فەرموو بهاوێژە عەدنانعەبدوڵاڵ سرتان عوسامن
بیردۆزێکی سیاسیی ئەوە نییە ئاستی دەرکردنیسەردەست ئۆێنبازی نەتەوەی نەبووم ،پێکە خاڵیەکەدا ،من لێرە بەیاننامەهیحەوت لەکاتی بیرۆکەم لێ ناوی نیمچە ئیدعایدا،وا ناکەم .بۆیە کاکدەوێ و بیرمەندی بدەم. لەو گەورەوە باسی بەحەماسەتێکی نەوشیروانم بیردۆزسەری گەڕامەوەو مامەڵەی لەگەڵ مەسەلەی کورددا ئەوە لە بیرۆکەیە بەیانەوهەقە ئەم ناوە. لەناوچەکە وەرچەرخانێک پانتاییپێی وابوو کرد .ئەو نیمچەدوای هەنگاوەکانی خۆشە بە میللەتانی لەتر ئەگەرچی بکەمبۆبۆ ئەزموونی نەک گشتگیری بکرێ، هەرێمیشدا.پێمدواتر گۆڕانکاری ریشەیی دەرفەتێکیشە بەڕێوەیەو ١٧ی پاشبێت. تریش کەڵکی چەند رۆژێک سەرم لێدا ،بینیم زۆر بێزارو بێتاقەتەو ئەو خەڵکی دا. شوبات رووی بیرۆکەیەک سەردەست نەتەوەی کاتەی لەو ئەوەیە سەردەست نەتەوەی ئۆینبازی حەماسەی جارانی پێوە دیار نیە .من ئەمەم ال سەیر بوو چونکە وام هەست زوڵملێکراوی نەتەوەی خۆپیشاندان وهەمووان ،بە ئەو داوا دەکات گشتگیر کەدەکاو بەیانەکەی گۆڕان رەنگدانەوەی ناڕەزایەتیانە، ئەکرد کوردیشەوە،و هەڵدەگەڕێنەوە. لێی ناچێ پێ زۆری کەچی لێبدەن بۆ جاڕی و بکەن گەورەیەیە کە گۆڕان و راگەیاندنەکەی دەستیان پێ کردووە. تەبەنیحەملە ئەو مێژوویی کوردو پێویستییەکانیئەممەسەلەی وتیکورد پرسی ،ڕای حیساب بۆ بادانەوەشدا لەم لەدەست دەرفەتەشمان تازەو هیچ نابێت و ئەوەم لێ هۆکاری وجودمان و حەیسیەت و نەبین ئێمە ئەوەی وەک ناکەن، تایبەتمەندییەکانیشی دەرچوو بۆ گۆڕانکاری گەورە ،وتم چۆن؟ وتی تازە مادام خۆپیشاندانەکان نەبێ گەرەکیانە دوای خۆیانمان بخەن ،ئەمە نموونەکانە کە باسی دەکەم: سەرەتا لە هەولێر دەستی پێ نەکردو لێرە لە سلێمانی دەستیان پێکرد ،کەواتە *تورکیای سەدەی بیست لە ناکاو بڕیاریدا خەالفەت جێ بێڵێ و بەرگی هیچ زۆر ئەستەمە بگوازرێتەوە بۆ ئەو دەڤەرە ،هەر لێرە قەتیس ئەمێنێتەوەو کەشخەی عەلمانیەت لەبەر بکا ،بیرۆکەی نەتەوە-دەوڵەتیان رەواج پێ داو لەگەڵ پایتەختیلە ئەستەنبولحوکمڕانی ناتوانینقەتسیستەمی نابێت ،چونکە گەورەی ئاکامێکی لێرەوە بڵێی مۆدێرنتە وەک کەینوبەینی کەوتنە رۆژئاوا بگۆڕین. کوردستاندا خەالفەتی دژە رۆژئاوایی نەبووبێت ،کورد نەتەوەی بندەستە کە تازە هەراش پیرانو حزبەکان تەجاوزکردنی سلێمانی، خواسی ئەم ماوەیەکە باس و سەعیدی دەکاو شێخ دەڤەرەیشۆڕش دەپرسێتەوە. مافەکانی خۆی دەبێ و لە نەخەمڵیون وو تەواو بیرۆکەکان هێشتا راستە تازەیە. گروپی دروستکردنی هێزو رزگاری کوردستان دەبێ .کەچی ئەتاتۆرک کورد بە دواکەوتوو رێبەری رێی ئاراستەکان، ترپەکان و خەالفەت بۆو زانینی گێڕانەوەی هەوڵدانن تاقیکردنەوەن و بەشێکیانبەباڵۆنی تۆمەتبار دەکات و رەجعیەت پیالنگێری عەشایەر، ریوایەتیلە دیموکراتتازەیان رۆژئاوایسەهمێکی دەیانەوێت کە هەن تەیفێک حاڵەتێکدا، لەهەموو بۆ دەچێتە سەر .مۆسکۆی سوور و بەاڵمئیدعایەیان ئەم جواڵنەوەی رابەرایەتیکردنی خۆیان لە ئەردۆگان خۆی سەد ساڵ دواتر شانسینزیکەی هەبێت ودەکەن. سیاسیداپەسەند پرۆسەیسەردەست تورکی تاقیبکەنەوە. نوێدا موسڵمان و کوردیش بە چەپگەرایی و زەردەشتێتی تۆمەتبار دەکاتە خەلیفەی ئەم هەنگاوێکدا،و ناشبێ نەوەکانیهەر بڕیارو مرۆڤەکانبەئازادن لە رەوایەو ئەم ویستە هاوڕێکانی سەالحەدین ئەیوبی سوننە باوەڕ عەرەب و دەکات. گفتوگۆیان هێمنی پێویستە بکرێت ،بەڵکو تەماشا حەساسیەتەوە پرسە بە بخوازێ ئاوها تورک بەچۆنی سەردەستی نەتەوەی ناکەن. سەالحەدین دەمیرتاش لەسەر بکرێت. دەوڵەت و سیاسەت دیزاین دەکەن و ئەبێ کوردیش سەری تەعزیم و شێوەی ئەفەندمیان بلەقێنێ.بزانین کە گۆڕانکاری فعلی لە هەرێمدا دەبێ لە پایتەختەوە سەرەتا بۆدەبێ ئەوە سیاسیە قازییان شاپەسەندییەوە سمکۆو ساڵیئێرانچێتی بە ناوی ئێرانی نوێکان رابردوودا،و سەرجەم هەوڵە بیستسێ سەدەیلە دوو دەستپێبکات. کەچی لەناکاو قەتیسشتێکە، لێرەش هەموو هەرئێرانێتی زەمین و وت ئێران سلێمانیەوەکوردیان لەسێدارەداو بە بوونەتە ماونەتەوەو پێکردووەو دەستیان لە وت :دوامان تواناکانی سنەیان کوردی مەهابادو مەزهەبیانبۆکردە کۆمبەس و کەون.زیاتری کەرتکردنی سلێمانی و پەرتەوازەکردنیبە زیاتری هەوڵێک گروپیبەناوی پێشەوەی رۆژێ هێنانە ئۆینەکانە. عێراق ئۆینی عەرەب لە سەردەستی هێزەکان.نەتەوەی ئۆینی تازەو یەکێتی و تەزویراتی پێشتریش بە عەرەبەوە و کورد شەراکەتی عێراقێتی بەناوی تر رۆژێکی و پادشایی عیراقێتی کەمپینی بایکۆت و...هتد ،جۆرێک الوازی سیاسی و غیابی مەرجەعیەتی لێرە رەشیدەو مەرجەعیەتی هێزەکانیترلە وتیان هاوسەنگیو رۆژێکی دەرخوارد داین عێراقیان ئوممەی تردا، بەدیوێکی هەرێم تێکدا. بەتەواوەتی دروستکردو خۆی،و تایبەتی کورد کاریزماییشەراکەتی تواناو دەکات. مستەفادا ،وبەئاشتی) عێراقی (هیوا مسۆگەری فەریدە دەستوری لە دوای هەوڵەکانی نەوشیروان ریفراندۆمی ناوێ، سوننەیە شیعەو سەر کوردو کوچکەی ئەستەمەبەڵکو سێ عەرەب نییە، دروشمی قەدیمەکەبن ،لەژێر کاستی بەهەمان کەسانێک کە ئیتر عەبدولکەریم وەسفی بە دا، نەمر) (کۆماری لە کاسۆلۆکییە مارەیی زەواجەکە مادام شەپۆل و ئاوازی شەقامدا ،بتوانن ئاراستەیەکی راستەقینە دروست بکەن ترو قاسم.خەمی گۆڕانکاری فعلی بێت .لە هەمووشی خراپتر ئەوەیە ،کە واقعی کە کەچی ئێمەی باڵشکاو و بێدەرەتان قبوڵمان کرد ،وا چەند مانگە بە ناوی دارایی حزبایەتی لە هەرێمدا بەجۆرێک ئیحتکار کراوە ،کە بەبێ ئیمکانیاتێکی ناسنامەی عیراقێتی و ئەنتی موحاسەسە و مەزهەبییەتەوە خەریکن ڕیسەکە گەورەو کۆمپانیا ،بتوانرێت هێزی سیاسی نوێ سپۆنسەر بکرێت ،تێکەڵبوونی دەکەنەوە بە خوری. شەراکەت بازرگان و پرۆسەی قازانجی وەکهەر بە دواجار خۆیان ولە سیاسەت بازرگان هەڵگەڕاونەتەوە دەیانەوێ بەعسێتی، پێشتر لە شیعەگەرێتی، کارێکی بناغەدا لە بازرگانیش کاری دەشکێتەوە. ئابوریەکاندا پرۆژە لە کارو لە کوردێتی خۆی هەڵگەڕێتەوە کە هەمووی دوو دەیەیە چێژ لە کوردیش بەو روح و عەقڵیەتەوە کار لە کایەی سیاسیدا بکەی، کە بۆیە هەر خێزانیە، کوردبوونی خۆمان دەبینین. برەودان هەر دەکاتەوە مۆدێرندا بێت، دروشمێکی نوێ لەژێر هەر ناو و کۆنترۆڵی هەموو دواتر بوو ئەوانی تیا مەزهەبگەراییو قازانجی تایفەگەری و تا دەسەاڵتی دژایەتی بەناوی لەوێشەوە هەر تر، بنەماڵەی دەسەاڵتی خێزان و بە کرد ،ئێستا بە ناوی زۆرینەی دیموکراتییەوە مەبەستیانە کوردستان شتێکیان پێشەوە. حەبیبەکەیدێنە بنەماڵەی تر بنەماڵەوە، ئۆینی خۆیان بکەنە قەدەری ئێمەش. جاران و شمالی بکەنەوە بوون ولە تەواو وبێزار خەڵکی ئەڵێت کە نوێیەی تاقیکردنەوە ئەم رەفاقەت شەراکەت دەبینن. پێمانخۆیان عێراقلوتی هەر بەر سەردەستن و نەتەوەی خراپ و باشەکانیانەوە، بە نیەت خراپیانەوە، باش و هاوچارەنووسیقەدیمە ،بە دەم و چاوی خواست. خۆیان بەرژەوەندی ناخوێننەوە کە قەبوڵبین.بکەن .کوردستانیش مەرجەعیەتێکی ئامادە نین ئۆینیکۆنخۆمان هیچئێمە خاوەنی پێویستە بۆیەش هەبین هەربۆ ئەوەی هاوکێشەیەبا بەدەر زەحمەتە لەو بێت .کاروانیش دوا بکەوین. تەنانەت لە ئەندێشەمان جیاوازە، کوردین و نەتەوەین و هەقی خۆمانە.
سیاسی گشتییە رۆژنامەیەکی سیاسی رۆژنامەیەکی گشتییە کۆمپانیای وشە ئیمتیاز :کۆمپانیای خاوەنی ئیمتیاز: خاوەنی وشە
سیاسی گشتییە ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆژنامەیەکی گشتییە
سەرنووسەر سەرنووسەر سیروان رەشید سیروان رەشید
نووسینگەی هەولێر گوندی ئیتاڵی یەک خانووی ژمارە ()633
نەخشەساز شاخەوان شاخەوان ئەنوەر
2019/12/10 ( )45سێشەممە ژمارە()46 ژمارە سێشەممە 2019/12/3
444 7109 7109 0750 444
نرخ 500دینار
ناونیشان سلێمانی -گەڕەکی ئاشتی شەقامی سۆران ()132 خانووی ژمارە ()20 07740881458
www.zamenpress.com
مەرجەکانی بۆ هاوسەرگیری دووهەمی ئاشکرا دەکات
سامرەند دارا :هیوادارم بۆ جاری سێهەم عاشق ببمەوە مەزهەر کەریم سامرەند دارا ،خانمە ئەکتەری بەرنامەی کۆمیدی بەزمی بەزم، تائێستا ١٨جار دەنگۆی جیابوونەوەی باڵوبووەتەوە ،لەگەڵ ئەوەشدا زۆركەس داوای هاوسەرگیریى لێدەكەن“ ،بەاڵم تائێستا بیرم لێنەكردۆتەوە”. سامرەند دارا ،ڕۆژێک کاری پێشکەشکاریی دەکات و ڕۆژێک کافتریا دادەنێت ،دواجار هەر دەگەڕێتەوە بۆ کاری نواندن و سەبارەت بەوەی کە ئایا لە ژیانی خۆشیدا دڵخۆشە وا هەوڵدەدات ئەوانی دیکە بخاتە پێکەنین؟ بە “زەمەن”ی وت“ :زیاتر ئەو كەسانەی تاڵیی زۆریان چەشتووە لە بەردەوامی ژیاندا پێدەكەنن تا كەس هەستیان پێنەكات ،ئەمەش لەپێناوی ئەوەی دڵی بەرامبەرەكانی خۆشبێت ،زۆربەی ئەكتەرە كۆمیدیەكان لەپاڵ خەمێكەوە دەچنە بواری كۆمیدیا ،واتە دەڵێن ئەگەر منیش دڵخۆش نەبم ،با بتوانم بەرامبەرەكەم دڵخۆش بكەم”. لە پاڵ خەندەو پێکەنینی بەرنامەى بەزمى بەزم ،شتێک سامرەندى نیگەران کردووە ،ئەویش ئەوەیە “ئافرەت بوون لەم كۆمەڵگایەدا تاڵترین تاڵیە لە هەموو ڕوویەكەوە ،ئازادیەكانی لێوەرگیراوەتەوە لەبەرئەوە زۆر ئافرەتی بەتواناو بەهرەدارم بینی”. وتیشى“ :زۆر خەم لە جیاوازی نێوان
پیاوو ژن دەخۆم ،بۆیە من بڕیارمدا پیشانی بدەم ئەگەر ئافرەت ئازاد بێت ،شان بەشانی پیاوانو زیاتریش کاردەکات”. لەبارەی ئەوەی ئایا ڕاستە بۆ جاری دووەم هاوسەرگیریی کردووەتەوە ،ئەو دەڵێت“ :ڕاستە من لە باوكی كچەكەم جیابوومەتەوە (بەپێکەنینەوە) ،بەاڵم دروستكردنەوەی ژیانی هاوسەرگیریم دوورە لەڕاستییەوە ١٨ ،جار ئەو دەنگۆیە باڵوبۆتەوە سامرەند هاوسەرگیریی کردووەتەوەو جیابووەتەوە”. داوای زۆركەس دەشڵێت: هاوسەرگیریم لێدەكەن ،بەاڵم تائێستا بیرم لێنەكردۆتەوەو هەموو شتێكیش گونجانو قسمەتە. مەرجى سامرەند بۆ دووبارە پێکهێنانەوەى خێزان ئەمەیەو وتى: “مەرجیشم هەیە سەرەتا بۆ ئەو كەسەی هاوسەرگیریی لەگەڵ دەكەم پێش ئەوەی ڕێز لە من بگرێت ڕێز لە كچەكەم بگرێت، دواتر ڕێگەی كاری هونەریم لێنەگرێت، من ڕقم لە پیاوی دڵ پیسە ،پیاوێك بێت دەست و قاچی نەبێت بەس ڕێزو مەوقیفی هەبێت”. ڕوونیدەکاتەوە لە ژیانیدا دوو جار عاشق بووەو دەیەوێت بۆ جاری سێهەم عاشق ببێتەوەو دەڵێت :جاری یەكەم عاشقی دایكم و جاری دووەم عاشقی كچەكەم ،هیوادارم بۆ جاری سێیەم عاشقی كەسێك بم ببێتە هاوسەری ژیانم.
نیوەی هەژارەکانی جیهان لە پێنج واڵتدا دەژین
ملیار کەس لە هەژارییەکی فرە دیودا دەژین
ملیۆن کەس لە ئەوپەڕی هەژاریدا دەژین
فەرمانبەران و خێزانەکانیان لە ئەوپەی هەژاریدا دەژین
122ژن لە تەمەنی 34 - 25ساڵ لە ئەوپەڕی هەژاریدا دەژین بە بەراورد بە 100لە هەمان تەمەندا
لە هەر پێنج منداڵێک یەکێکیان بەدەست ئەوپەڕی هەژاریەوە دەناڵێنن
ملیۆن هەژار لەو پێنج واڵتە دەژین
هاواڵتیانی جیهان چاودێری کۆمەاڵیەتییان نیە
هەژارەکانی جیهان لە باکوری ئاسیا و ئەفریقا دەژین
ئەو واڵتانەی کە نیوەی هەژارانی جیهان لێی دەژین هندستان
نەیجیریا
ئەسیوبیا
جموریەتی کۆنگۆی دیموکراتی بەنگالدیش
ە� ت��ا ی�� ب� ت
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
15
دەقی وتارەکەی سەرۆکوەزیران لە 100رۆژی كابینەكەیدا بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان هاوواڵتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵم ئەمڕۆ دوای تێپەربوونی سەد ڕۆژی کارکردن بە سەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،ئەم گوتارەتان پێشکەش بکەم. لە ڕۆژی سوێندخواردنی کابینەکەمان لە پەرلەمان، ئاماژەم بەوەکرد ،کە ئەرکێکی سەختمان لە ئەستۆ گرتووە ،بەاڵم وتمان پشت بەخواو متمانەی هاواڵتیانمان، دەتوانین بەسەر سەختییەکاندا زاڵ ببین و ئەم قۆناغە تێپەڕێنین .خۆشحاڵم ئەمڕۆ لێرەدا ڕایدەگەیەنم ،بە بڕوای ئێمە قۆناغی باشمان بڕیوە و ڕەوتی کارەکانمان کەوتووەتە سەر ڕاستەڕێ و دەسکەوتی بەرچاو بەدی هاتوون. من پێشتریش باسمکردووە ،ئێمە حکومەتێکمان دەوێت ،خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات، ئێمە پابەندبوونی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر و حکومەتێک کە خزمەتی خەڵک بکات ،نەک بە پێچەوانەوە ،ئەمەش بنەمای کارکردنمان بووە لە ڕۆژی دەستبەکاربوونمانەوە. ئێمە هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەشزانم هاوواڵتیان چاوەڕوانی زیاتریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە .بەاڵم بێگومان ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگو ستراتیجی ،پێویستی بە کاتی زیاتر و زەمینەی لە بارتر هەیە .پشتیوان بە خوا و هاوواڵتیان ،ئومێدمان زۆرە ،حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاست چاوەڕوانی ئێوەدا بێت. بێگومان تێپەربوونی سەد ڕۆژ ،تەنیا دەسپێکێکە، بەاڵم لە گەڵ ئەوەشدا ئێمە لە سەد ڕۆژی دەستپێکدا، کاری بەرچاومان کردووە و لە چەندین بواری گرنگدا پێشکەوتنی باش بەدی هاتوون .بۆ نموونە باشترکردنی پەیوەندییەکانمان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ،هەروەها گەڕاندنەوەی شەفافییەت و دڵنیایی زیاتر لە بواری داهاتی گشتی و ناوخۆ و نەهێشتنی ڕێژەیەکی بەرچاوی ڕووتین ،دەتوانین بڵێین بە گشتی حکومەت چاالکتر و ئەکتیڤتر بووە. دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم ،ئێستا کوردستان بەهێزتر و سەقامگیرترە و حکومەتیش شەفافترە .ئێمە هیوادارین بە بەردەوامبوون لەم پالن و ڕێکارانەی کە گرتوومانەتەبەر، لە چەند ساڵی داهاتوودا دەسکەوتی زۆر گەورەتر بەدەست بهێنین.
ساردمان بکەنەوە ،بەاڵم هاوواڵتیان دڵنیا دەکەمەوە ،بە هەموو توانایەکمان لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین.
هاوواڵتیانی بەڕێز: بەر لەهەموو شتێک ،هەر حکومەتێک بیەوێت خزمەتی خەڵک بکات ،پێویستە حکومەتێکی ڕوون و شەفاف بێت. لە بارەی داهاتی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ،لە سەرەتای کاری ئەم کابینەیەوە ،بڕیاردرا بە کۆکردنەوەی گشت داهاتەکان لە وەزارەتی داراییو ئابووری ،بە جۆرێک کە بزاندرێت داهاتی حکومەتی هەرێم چەندە ،هەروەها بۆ خەرجییە پێویستییەکانیش بەرچاومان روون بێت .لە سەر ئەم بنەمایە ،پالنمان داناوە بۆ زیاترکردنی داهاتی ناوخۆ و کەمکردنەوەی خەرجی بە پێی پێویستی .ئەم رێکارانەش هاوتەریب بوون لە گەڵ ڕەچاوکردنی پێداویستی دارایی وەزارەت و فەرمانگەکان. تا ئێستا توانیومانە داهاتی ناوخۆمان زیاد بکەین و کاردەکەین بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ داهاتی ناوخۆ بە ڕێژەی ٪50زیاد بکەین ،ئەمەش لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەو دانانی سیستەمێکی هاوسەنگی باج ،کە ئامانجی خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی بێت و بتوانێت ،داهات بۆ .خزمەتگوزارییە گشتییەکان دابین بکات ئێستا سەرقاڵێ ڕێکخستنەوەی باجین لە هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران ،هەموو ئەو ڕێکارانەی ڕاگرتووە، کە ببوونە هۆی ئەوەی هەندێک کەس و کۆمپانیا بە شێوەیەکی نایاسایی لە باجدان ببەخشرێن. زیاتر حکومەتیش، خەرجییەکانی ئێستا بەداواداچوونیان بۆ دەکرێت و لە ڕێگەی دامەزراندنی کۆنترۆڵێکی ناوەندییەوە ،چاودێرییەکی وردی خەرجییە گشتییەکان دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین داهاتی گشتی بە فیڕۆ نادرێت و خەرجیە گشتییەکانیش بە پێی پێداویستییە لە پێشینەکان بێت. زیاتر حکومەتیش، خەرجییەکانی ئێستا بەداواداچوونیان بۆ دەکرێت ،دەمانەوێت دڵنیابین ئەو خەرجیانە ،بە شێوەیەکی دروست و لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا خەرج دەکرێن. هەر پەیوەست بە داهاتە گشتییەکانی حکومەتەوە، پرۆسەیەکی شەفافمان گرتووەتەبەر ،بەتایبەت لە بواری داهاتی سامانە سرووشتییەکان .بە شێوەیەکی بەردەوام داتا و زانیارییەکانمان خستووەتەڕوو .ئێستا گشت هاوواڵتیان دەتوانن بزانن ،داهاتی نەوت و داهاتە ناوخۆییەکانمان چەندە و لە چ بوارێکدا خەرج دەکرێت.
لە بارەی چاکسازییەوە یەکەم بڕگەی بەرنامەی کارمان کە لە پەرلەماندا پێشکەشم کرد ،پەیوەست بوو بە چاکسازی .لە سەرەتای کاری ئەم کابینەیە ،لێژنەیەکی بااڵمان لە الیەنە پەیوەندیدارەکانی ناو حکومەت پێک هێنا و دوای چەند مانگ پێداچوونەوەیەکی باش و واقعیانە بە پڕۆژە یاسای چاکسازی ،ئێستا ئەم پڕۆژە یاسایە ،ئامادەیە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت. بۆ باشتر و خێراتر خزمەتکردنی هاوواڵتیان ،داوام لە هەموو وەزارەتەکان کردووە ،بیرۆکراسی کەم بکرێتەوە و پالنی چوار ساڵەی خۆیان بۆ چاکسازیکردن ئامادە بکەن. دەستمان بە ئەلکترۆنیکردنی چەند خزمەتگوزارییەکی گشتی کردووە و پەرەشی پێدەدەین .خەریکین داتاسەنتەرێک ،واتا ناوەندێکی زانیاری بۆ حکومەت دادەمەزرێنین ،کە زیاد لە پەنجا لە سەدی کارەکانی تەواو بووە و لە چەند مانگی داهاتوودا دەستبەکار دەبێت .ئەم ناوەندە بە شێوەیەکی ئەلکترۆنی ،خزمەتگوزاری گشتی پێشکەشی هاوواڵتیان و خاوەنکاران دەکات بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستیان بە خزمەتگوزارییە حکومییەکان بگات. بۆ نموونە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ،چەندین دەروازەی سنوورییمان بە یەکەوە بە ستوونەتەوە و ئێستاش بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ بەستنەوەی دەروازە سنوورییەکانی دیکە و فڕۆکەخانەکان بەو سیستەمەوە. ئەمەش ئاسانکارییەکی باشی کردووە لە بواری کۆکردنەوەی گومرگ و سەرەئەنجام بزاڤی بازرگانی گەشەی کردووە ،هەروەها بووەتە هۆی باشتربوونی کوالیتی کۆنترۆل. جیا لە بەئەلیکترۆنیکردن ،هەوڵمان داوە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لە ناوەندی پارێزگاکان کۆ نەکرێنەوە، بۆ نموونە لە جیاتی ئەوەی خەڵک بێت لە سەنتەری شارەکانی وەکو هەولێر و سلێمانی پاسپۆرت دەربهێنێت، یان نوێی بکاتەوە .ئێستا چەند بنکەیەکی پاسپۆرت لە چەند شارۆچکەیەک کراونەتەوە و هی تریش دەکرێنەوە. بەم شێوەیەش کات و سامانی هاوواڵتیان بە فیڕۆ ناچێت و قەرەباڵغی و جەنجاڵی لە ناوەندە خزمەتگوزارییەکان کەم دەکرێتەوە. هەروەها لە بابەتی دەوامکردنی فەرمانبەرانیش، گۆڕانکاری ڕوویداوە و ئێستا فەرمانبەرانی حکومەت باشتر لە جاران پابەندن بە کاتژمێرەکانی کارکردنیان و بەوجۆرەش ڕایی کردنی مامەڵە و کاروباری هاوواڵتیان خێراتر و کاریگەرتر بووە. ئێستا کاردانەوەی باشی هاوواڵتیانمان پێدەگاتەوە، کە نەمانی ڕۆتین و خێرایی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لە زۆر دامودەزگادا ،جێگەی خۆشحاڵییان بووە ،ئەمەش زیاتر هانمان دەدات ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە ڕووی کات و کوالێتییەوە بەرزتر بکەیەنەوە ،چونکە ڕەزامەندی و خۆشحاڵیی هاوواڵتیان ئامانجمان بووە. ئێستا لە پرۆسەی زۆر خزمەتگوزاری وەک ،پاسپۆرت، ساڵنامە و مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و دادنووسی و کاروباری شارەوانییەکان ،خێرایی زیاتر بەدی دەکرێت، بە خستنەگەڕی خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکان ،ئەم خزمەتگوزارییانە ،خێراتر و ئاسانتریش دەبن.
لە بابەتی پەیوەندیدار بە پرسی گەندەڵییەوە کەشێکی لەبارمان هێناوەتە ئاراوە ،کە چیتر گەندەڵیی تیایدا گەشە ناکات ،خۆم زۆرلە سەر ئەم بابەتە رژدم و چاوپۆشی لە گەندەڵیی هیچ کەس و الیەنێک ناکەم. ئێستا ڕێکاری یاسایی زۆر تووندمان گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەوانەی بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان ،لە دامودەزگاکانی حکومەتدا ،بەرتیل وەردەگرن ،یان بەرتیل دەدەن .چەندین کارمەند و بەرپرسی حکومی لەسەر بەرتیل وەرگرتن و چەندەها خاوەنکاریش ،بە هۆی بەرتیلدان ،لەم ماوەیەدا کەیسەکانیان دراوەتە دادگاکان. تا ئێستا بە سەدان فەرمانبەری وەهمیمان لە لیستەکان پاک کردووەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت .دەمانەوێت دڵنیابین کەسانی شایستە مافەکانیان نافەوتێت و تەنیا ئەوانەی زێدەڕۆییان کردووە ،ڕێکاری پێوستیان لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر. لە ئاستی گشت وەزارەت و دامەزراوەکان ،چەندین لیژنە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی پێکهاتوون، ڕێکاری تووند بەرامبەر هەر سەرپێچی و گەندەڵییەک دەگیرێتەبەر. دوای سەد رۆژ کارکردن ،ئێستا دەتوانم بڵێم گەندەڵیمان تاڕاددەیەکی بەرچاو سنووردار کردووە .بە یاساش ڕووبەڕووی هەموو گەندەڵکاران دەبینەوە .لەم ماوەیەدا، زۆر هەوڵیش دراوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی
دەربارەی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،بەهێزکردن و باشترکردنی پەیوەندییەکانمانە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا .لە دوای یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ،سەردانی بەغدامان کرد ،بۆ ئەوەی نیازپاکیمان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە ،لە چوارچێوەی دەستوردا بۆ بەغدا دووبارە بکەینەوە. باشترکردنی پەیوەندییەکانمان لە گەڵ بەغدا، کاریگەرییەکی ئەرێنی لە سەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت و لە بەرژەوەندی هەموو هاوواڵتییانی عێراقیشە. ئێمە ئامانجمان ئەوەیە ،ڕێککەوتنێکی هەمەالیەنەی گشتگیر لە گەڵ حکومەتی عیراق بکەین ،کە لە بەرژەوەندی هەمووماندا بێت .لێرەدا خۆشحاڵم کە ڕایبگەیەنم پێشکەوتنێکی باش لە گفتوگۆکانمان بەدیهاتووە و لە سەر چوار تەوەر دانوستانەکان بەردەوامن: یەکەم :دۆزینەوەی فۆرمۆڵەیەک کە دادپەروەرانە بێت بۆ بابەتی بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق. دووەم :بە پێی دەستووری عێراق ،دەسەاڵت و مافەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پرسی نەوت و گاز پارێزراو بن. سێەم :کێشەی ناوچە دابڕێنراوەکان لە هەرێمی
کوردستان ،بە پێی دەستوور چارەسەر بکرێن. چوارەم :هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشێک بێت لە سیستەمی بەرگری عێراق و مافە دەستوورییەکانی پارێزراو بێت. حکومەتی فیدراڵی نیگەرانییەکانی ئێمەی وەرگرتووەو ئێستا بەیەکەوە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرییەکان دەکەین. بۆ نموونە بۆ یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە داڕشتنی ڕەشنووسی پڕۆژەی بودجەی سااڵنەی عێراق دەکات و هەنگاوی باشمان لە گەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیوە بۆ جێگیرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ،لە بودجەی 2020دا. ئێمە ئێستا بەشێکمان لە بودجە پێدەگات .نەوتی کەرکووکیش بە هاوبەشی هەناردە دەکەین .سیاسەتە گومرگییەکانیشمان هاوتا کردووە .بێگومان چارەسەرکردنی پرسی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی ،زۆر یارمەتیمان دەدات بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی زیاتر کە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و تەواوی هاوواڵتییانی عێراق بێت .لێرەدا هاوواڵتیانی خۆشەویستمان دڵنیا دەکەینەوە ،کە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ تاکو بگەین بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و مووچە و شایستە داراییەکانیان بە شێوەی مانگانە، بە تەواوەتی بگات و جارێکی دیکە مووچەی هاوواڵتیان پاشەکەوت نەکرێت. لە بواری جۆراوجۆردا ،پێشڤەجوونی باش لە پەیوەندییەکانمان لە گەل بەغدا بەدیهاتوون ،بۆ نمونە، ئێستا وەزارەتی ناوخۆی عێراق کارئاسانی بۆ پێدانی ڤیزا بۆ هاتنی بیانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەکات، ئەمەش وادەکات وەبەرهێنەرانی بیانی بە ئاسانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن. ئێمەش ئاسانکاریمان کردووە بۆ ئەو هاوواڵتیانەی لە بەشەکانی دیکەی عێراق سەردانی هەرێم دەکەن و کارتی نشینگە و ئەو پارەیەی بەرامبەری وەردەگیرا البردران، ئێستا تەنیا لە ڕووی ئەمنییەوە پێداچوونەوە بە ناوەکان دەکرێت و هەموو ئاسانکارییەک پێشکەشی ئەو هاوواڵتیانە دەکرێت تاکو لە هەرێمدا هەست بە ئاسوودەیی بکەن و لە دۆخی سەقامگیر و هێمندا کات بەسەر ببەن. دەربارەی راهێنان و چاکسازی لە پێشمەرگە ئامانجێکی هەرە لەپێشی حکومەتی هەرێم پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی هەرێمە .لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی پۆلیس و دامودەزگاکانی ئاسایش بکەم بۆ ئەو دۆخە ئارام و سەقامگیرەی لە هەرێمی کوردستان هەیە ،کە جێی سەرنج و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە. من خۆم شاهیدی قارەمانێتی و ئازایەتی پێشمەرگەم، کە چۆن لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری لە خاکی هەرێمی کوردستان بوون .حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە ڕێز لە قارەمانێیتی و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە دەگرێت و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدە نەمرەکانمان بکرێت. والتانی هاوپەیمان بەردەوامن لە ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە و دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆیان. لە ماوەی سەد ڕۆژی ڕابردوودا بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان ،دەستمان بە پرۆسەی چاکسازی کردووە لە نێو یەکەکانی هێزی پێشمەرگە .لە نزیکەوە لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پێشمەرگە ،لە سەر ئەم بابەتە کار دەکەین. لەبارەی پەرەپێدانی وەبەرهێنان خەریکین یاسایەکی نوێی وەبەرهێنان دادەڕێژین، کە پرۆسەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە ،بەمەش زەمینە بۆ وەبەرهێنەران خۆشتر و ئاسانتر دەبێت .ستراتیج و پالنێکی تایبەتمان بۆ وەبەرهێنان داڕشتووە ،کە لەمەودا پرۆسەی وەبەرهێنان بە پێی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان بێت .بۆ نموونە لە کاتێکدا کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لە کەرتە هەرە گرنگەکان ،بەاڵم پێشتر تەنیا ٪2 وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لەو کەرتەدا ئەنجام دراوە .پێویستە ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە چوارچێوەی یاسا و بە پێی ستاندارد و مەرجی دیاریکراو بن ،هەر الیەنێک ئەو مەرجانە جێبەجێ نەکات ،مۆڵەتی کارکردنی .لێ دەسەنرێتەوە خەڵکێکی زۆر ئارەزوویان هەیە بێنە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن ،بۆیە ئێمەش ئاسانکاری پێویست بۆ هاتنی وەبەرهێنەرانی بیانی دەکەین ،لە هەمانکاتیشدا، هانی وەبەرهێنەرانی ناوخۆش دەدەین بۆ وەبەرهێنانی زیاتر.
تا ئێستا چەندین کۆمپانیا و وەبەرهێنەری نوێ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان ،کە کۆی وەبەرهێنانیان نزیک لە نیو ملیار دۆالر دەبێت لە گشت کەرتەکاندا. دڵنیاشین چەندین وەبەرهێنەری دیکەش ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن. لەبارەی پرۆسە کارگێڕیی و یاساییەکانی وەبەرهێنان، بە نیازین خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکان پەرە پێ بدەینو سیستەمی یەک پەنجەرەیی ڕەچاو بکەین ،تا پرۆسەی وەبەرهێنان خێراتر ببێت. لە بواری پێشخستنی ژێرخانی ئابووریدا ،دوای ماوەیەک لە بەدواداچوون و پێداچوونەوە ،لە مانگی 10ی ئەمساڵدا ڕەزامەندیمان لە سەر خەرجکردنی شەشسەد و حەڤدە ملیار دینار داوە بۆ ئەنجامدانی سەدان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، لەوانەش بۆ پرد و ڕێگەوبانەکان و بەنداو و دابینکردنی ئاوی خاوێن و یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ هاووالتیانی کەمدەرامەت و دروستکردنی فەرمانگەی حکومی .مەبلەغی ئاماژە پێکراو بە شێوەیەکی مانگانە و بە قستی جیا و .بە پێی توانای دارایی هەرێم بۆ پڕۆژەکان خەرج دەکرێت لە میانەی ئەو پڕۆژانەش ،پڕۆژەی یازدە بەنداو، هەروەها سێ سایلۆ لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی شایەنی ئاماژە پێدانن ،چونکە گرنگییەکی زۆریان بۆ ئاسایشی ئاو و ئاسایشی خۆراک لە هەرێمدا هەیە. هەروەها خەرجی پێویستمان بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی چەندین نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی دابین کردووە .بە نرخێکی هەرزانیش ،سەدان یەکەی نیشتەجێبوونمان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بۆ هاوواڵتییانی کەمدەرامەت دەستەبەر کردووە. هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەش ،سی و سێ ملیار دینارمان بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانەکان تەرخان کردووە. هاوواڵتییانی بەڕێز: هاوتەریب لەگەل ئەنجامدانی چاکسازی ،پێویستە کار لە سەر گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستانیش بکەین. ئابووری و داهاتی ئێمە تا ئێستا بەشی زۆری بەندە بە داهاتی نەوتەوە .بە شێوەیەکی زۆر پشت بە هەناردەکردنی نەوت بەستراوە و کەرتەکانی دیکە فەرامۆش کراون .بۆیە یەکێک لە کار و ئەرکی لە پێشینەمان هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهاتە. نابێت چیتر تەنیا پشت بە یەک سەرچاوەی داهات ببەستین .دەمانەوێت لە هەرێمێکی بەکاربەرەوە ،ببین بە هەرێمێکی بەرهەمهێنەر. بۆ نموونە دەرفەتێکی گەورە هەیە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و سووود وەرگرتن لەو کەرتە ،وەک یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکاتی داهاتمان. هەرێمی کوردستان دەکرێ ببێتە سەبەتەی خۆراکی عێراق و تەنانەت ناوچەکەش .لەم ڕووەوە دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی گەشەپێدان لە کەرتی کشتوکاڵ ئەنجام بدەین. هەروەها دەمانەوێ پشتگیریی کەرتی پیشەسازیش بکەین و پێشیبخەین .بۆ ئەم مەبەستەش کارمان لە سەر پێشخستن و بەهێزکردنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان کردووە ،هەروەک ئاماژەمان پێدا لە دروستکردن و چاککردنی پرد و ڕێگاوبانەکان و بەنداو و سایلۆ و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانمان. وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەک پاڵپشتییەک بۆ جووتیارانی هەرێم بابەتی گەڕاندنەوەی قەرزە کشتوکالییەکانی کردووەتە پرۆسەیەکی درێژخایەنتر و ئاسانتر ،تاکو فشاری دارایی بۆ سەر جووتیاران دروست نەکرێت. هەروەها پالنمان بۆ زیادکردنی بەرهەمی گەنم لە هەرێمی کوردستان هەیە .ڕێوشوێن و ڕێکاری پێویستمان گرتووەتەبەر ،بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی .ئێمە کار دەکەین بۆ هێنانە ئارای زەمینەیەکی لە باری ئەوتۆ کە بەرهەمە ناوخۆییەکانمان بتوانن کێبرکێ لە گەل بەرهەمی بیانیدا بکەن. لە کەرتی کشتوکاڵدا ،تا ئێستا ڕەزامەندیمان لەسەر سی پڕۆژەی کشتوکاڵی داوە ،وەبەرهێنەرانی بیانیش ئارەزووی خۆیان نیشان داوە وەبەرهێنان لە بواری کشتوکاڵیدا بکەن .لە دانیشتنەکانمدا لەگەل شاندە ئابوورییە بیانییەکان ،هەمیشە جەختم لەسەر هاندانیان بۆ وەبەرهێنان لە بواری کشتوکال لە هەرێمدا کردووە. هاوواڵتیانی خۆشەویست: یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئێمە بنیاتنانی دواڕۆژە بۆ خۆمان و نەوەکانمان .ئێستا ئێمە کار لەسەر ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە دەکەین بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز ،ئەو ژێرخانانەی ڕۆژانە بەکاری دەهێنین.
من دەزانم بۆ خەڵکی ئێمە تا ئێستاش کارەبا جێی نیگەرانی و ناڕەزایی بووە ،کە پێداویستییەکی زۆر گرنگە بۆ هاوواڵتییان و خاوەنکاران و کۆمپانیاکانیش .بۆیە ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ باشترکردنی کەرتی کارەبا. ئێستا زیاتر گازی کوردستان بەکار دەهێنین بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا ،بەمەش ئێستا کەمتر پشت بە گازوایلی دەرەکی دەبەسترێت ،بەوجۆرەش سااڵنە نزیکەی یەک ملیار دۆالرمان لە تێچووی بەرهەمهێنانەکەی کەم دەبێتەوە. بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەکارهێنانی کارەبای هەرێم ،پێداچوونەوەی پێویستە ،ئێستا ئێمە سەرقاڵی ئەو پرۆسەیەین و هەوڵ دەدەین کەمترین ڕێژەی کارەبا بە فیڕۆ بچێت .بێگومان هاوکاریی هاوواڵتیان لەم بوارەدا زۆر کاریگەر دەبێت و بۆیە کۆمپانیاکان و ناوەندە بازرگانییەکان و هاوواڵتیانی خۆشەویستمان دەبێت ئەرکی خۆیان لە بەفیڕۆنەدانی کارەبا و گەڕاندنەوەی خەرجیی بەکارهێنانی کارەبا لە ئەستۆ بگرن. پەیوەست بە دۆخی پەروەردەوە ،من ئاگادارم قوتابخانەکانیشمان لە ڕەوشێکی باشدا نین .سەردانی چەند قوتابخانەیەکم کردووە و دەزانم کێشە وگرفتی زۆریان هەیە و ژمارەیەکی زۆری قوتابیان لە یەک پۆلدا دەخوێنن و ڕۆژانە سێ شەفت ،دەوامیان تێدا دەکرێت .هەر بۆیەش بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارگرانییەو باشترکردنی دۆخی قوتابخانەکانمان ،بودجەیەکی تایبەتمان تەرخان کردووە بۆ دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی پێویستن. لە بواری چاکسازی لە کەرتی پەروەردەشدا ،لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە ،قوتابخانە و قوتابی و مامۆستاکان بە یەکەوە دەبەستینەوە ،بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕوونتر، پەیوەندییان بە یەکەوە هەبێت. داهاتووی منداڵەکانمان بە خوێندن و پەروەردەوە بەنده ،بۆیە گرنگییەکی تایبەتی پێ دەدەین .چاوەڕوانیمان لە خاوەنکار و کۆمپانیا خۆماڵییەکان هەیە ،کە هاوکاریی زیاتری کەرتی پەروەردە بکەن و لە هەڵمەتی دروستکردنی قوتابخانە لە سەرانسەری هەرێم بەشدار بن. هاوواڵتییانی بەڕێز بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیدانی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدەکانمان ،ڕەزامەندیمان لە سەر خەرجکردنی هاوکارییەک داوە بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش .هەروەها بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایش و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و بریندارەکانمان. بە پێی تواناش هاوکاری پێویست پێشکەشی ئەو کەسانە دەکەین کە خاوەن پێداویستی تایبەتن ،یان ئەوانەی شایستەی چاودێری کۆمەاڵیەتین .حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا پشتیوانیی دارایی پێشکەشی دەیان هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکات و لە دوا هەنگاویشدا ،دوای پێداچوونەوە ،یارمەتیی دارایی بۆ زیاتر لە دوازدە هەزار کەسی دیکەی خاوەن پێداویستی تایبەت گەڕاندەوە ،کاریش دەکەین بۆ ئەوەی ئەو یارمەتییە تەنیا خەڵکی شایستە لێی سوودمەند ببن. هاوواڵتیانی بەڕێز هەرچەندە لە سەد ڕۆژی کارکردنماندا دەسکەوتی باش بەدەست هاتوون .بەاڵم هێشتا کاری زۆرمان لە پێشە .تا ئێستا دامودەزگاکانی حکومەت لە ئاستی ویستی ئێمەدا چاالک و بەرهەمدار نین ،دەکرێ زۆر کاراتر و بەرهەمدارتر، توانا مرۆڤی و ماددیەکانمان بەکار بهێنین. ئامانجمان کوردستانێکی بەهێزترو سەقامگیرترو گەشەسەندووترە .کوردستانێک کە پەیوەندییەکی هاوسەنگی ئاشتیانەی لە گەڵ دراوسێکان هەبێ و جێی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بێت. خوازیارم بە پشتیوانی خوای گەورە و ئێوەی بەڕێز، بتوانین ئەم ئامانجە بەدیبهێنین. لە چەند ساڵی ڕابردوودا ،خەڵکی ئێمە دووچاری بارودۆخێکی زۆر سەخت بوونەوە و زۆر ئازایانەش بەرگەی ئەو ڕۆژە سەختانەیان گرت .بۆیە ئێمە لە کاتێکدا ڕێز و پێزانینی تایبەتمان هەیە بۆ ئەو قوربانیدان و ئارامگرتنەتان ،پێمانوایە ئێوە شایانی ژیان و گوزەرانێکی باشترن .ئێوە شایستەی حکومەتێکی کارامە و چاالکن، کە بتوانێت خزمەتێکی شایستەتان پێشکەش بکات .ئێمە هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ خزمەتکردنی ئێوە. هاوواڵتیانی بەڕێز، الیەنە سیاسییە بەڕێزەکانی هەرێمی کوردستان... خۆشبەختانە کەشێکی لە بارمان ڕەخساندووە کە هەماهەنگییەکی باش لە نێوان سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و دەسەاڵتی دادوەریی و دەستە سەربەخۆکان هەیە .ئەمەش کاریگەری ئەرێنی هەبووە لە سەر بەرەوپێشچوونی پرۆسە یاسایی و کارگێڕییەکان، لە ناو هەرێمی کوردستاندا .حکومەتی هەرێم هی هەموو هاوواڵتیانە ،بە تەنیا هی تاکە کەسێک و یان چەند حیزبێک نییە ،بۆیە چاوەڕوانین هەموو الیەنە سیاسییەکانی هەرێم لە بەهێزکردنی ئەم حکومەتە پاڵپشتمان بن .لە کارە باشەکان هاندەرمان بن و هەڵەکانمان بۆ دەستنیشان بکەن. دۆخی ناوچەکە وا دەخوازێت ،کە هەموومان تەبا و یەکگرتووتر بین .چەند جیاوازی و بۆچوونی جیامان هەبێت ،پێویستە لە ئاست بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان یەکریز بین. لە جیاتی لەمپەر خستنە بەردەم یەکتری و دڵەڕاوکی و نیگەرانی دروست کردن بۆ هاوواڵتیان ،با وزە و تواناکانمانو کاتمان بۆ پێشخستنی نیشتمان و خزمەتی هاوواڵتیان تەرخان بکەین. لە کۆتایی ئەم وتەیەمدا ،ڕایدەگەیەنم کە ڕاپۆرتێکی وردی کار و دەسکەوتەکانی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت ئامادەکراوە ،کە لە ڕێگەی میدیاکانەوە ،دەخرێتە بەر دیدەی هاوواڵتیانی خۆشەویستمان. سوپاس بۆ خۆڕاگریتان ..سوپاس بۆ هاوکاریتان. هەر شاد و سەرفراز بن کوردستانیش ئاوەدانتر و بەهێزتر بێت.
وو� د ی��دو �� ب ۆ� چ�� ن
14 هێلكه له جووجكهیه یاخود جووجكه له هێلكهیه؟! د .كامهران مهنتك وابزانم پێویستی به رۆشنبیریهكی زۆرو زاناییهكی زۆر نیه تا بزانیت جیاوازییهكی زۆر لهنێوان زیادهڕۆیی و زیادهڕۆكار ههیه .زیادهڕۆیی واته كارهكهو زیادهڕۆكار واته ئهو كهسهی زیادهڕۆییهكه ئهنجام دهدات .نازانم ئهركی ئهو دهزگایهی ناوی نراوه ئهكادیمیای كوردی و پارهیهكی زۆری لێ سهرف دهكرێت چییه!. وهك گۆرانی شاعیر دهفهرموێت: كا بۆ سهگ دانراوه ئێسقان بۆ ئهسپه سهر له جێی كلك بهندكراوه كلك له جێی چهسپه گفتوگۆ لهسهر ئهم بابهتانه ئهوهی بیرهێنامهوه ،كاتێك توركهكان له ساڵی ١4٥٣پهالماری قوستهنتهنتینه -ئیسالم پۆڵ (-ئهستهمبۆلی) ئێستایان دا ،گفتوگۆیهكی سهیر لهنێوان بهرپرسهكان و كلیساكانی ئهم شاره لهئارادا بوو ،ئهویش گفتوگۆ بوو لهسهر ئهوهی جووجكه له هێلكهیه یاخود هێلكه له جووجكهیه! .ئهو جۆره گفتوگۆیانه لهكاتی ئێستادا ،كه ههرێمی كوردستان له قهیرانێكی زۆر گهورهدایهو ناوچهكهش بهگشتی له چاوهڕوانی تهقینهوهیهكی سیاسی و ئابووری و تهنانهت سهربازیی گهورهدایه ،واتای ئهوهیه پهرلهمانی كوردستان هیچ پهیوهندییهكی به خهڵكی كوردستانهوه نهماوهو ئهوان له دۆڵێكن و خهڵكیش له دۆڵێكی تر ،واتای راكردنه له بهرپرسیاریهتیە راستهقینهكهو فریودان و به الرێدابردنی رای گشتی ماندووی كوردستانه .واتای ئهوهیه پهرلهمان جگه له دیكۆرێك ،كه حیزبه ستۆكهكانی كوردستان دهیانهوێت رووی دزێو و ناحهزی خۆیانی پێ جوان بكهن ،هیچ رۆڵێكی تر نابینێت و له بارگرانیهك زیاتر بۆ سهر ئابووری ههرێم ،هیچ بههایهكی تری نهماوه! .بۆیه دهبێت خهڵكی كوردستان درك بهوه بكات ،كه چیتر ئهو دهزگایانه نوێنهرایهتی ئهو ناكهن و پێویسته له رهگ و ریشهوه بگۆڕدرێن ئهو حیزبانه ،كه بهم شێوهیه سووكایهتی به دۆزی نهتهوهیهك دهكهن ،بخرێنه بهردهم دادگاكان و وهك سیخوڕو واڵت فرۆش مامهڵهیان لهگهڵ بكرێت.
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
وتارەكەی سەرۆك وەزیران لە 10خاڵدا ئیبراهیم عەلی دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠٠رۆژ كاركردنی حكومەت ،مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم وتارێكی بیست و چوار خولەكی پێشكەش كردو باسی كارو چاالكییەكانی حكومەتەكەی كرد لەماوەی ئەو ١٠٠رۆژەدا. یەكەم :گرنگە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،قسەكردن لەسەر كارو چاالكییەكانی كابینەكەی بكات بەشێوەی دەوری و بەردەم هەڵسانگاندنی هەبێت بۆ كاری وەزارەتەكانی حكومەتەكەی، ئەمە وادەكات بەشێوەیەكی ورد ئاگاداری كارەكانی حكومەتەكەی بێت .ئێستا بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی كورتە مەسرور بارزانی بووەتە سەرۆك وەزیران بۆیە جددییە لە چاودێریكردنی كارەكان ،بەاڵم گرنگە ئەو جددیەتە تا كۆتایی تەمەنی كابینەكەی بەردەوام بێت. دووەم :جگە لەچەند ساتێكی زۆر كەم نەبێت ،لەتەواوی وتارەكەیدا سەرۆك وەزیران ،بەروخسارێكی توڕەوە دەردەكەوت ،لەكاتێكدا دەبوو گەشبینانە دەربكەوتایە بۆ ئەوەی خەڵك متمانەیان زیاتر بێت بە كابینەكەی ،بەتایبەت كە مەسرور بارزانی پێشینەیەكی ئەمنی هەیەو بەرپرسیارێتی ئەمنی هەبووە. ئەگەر ئەو روخسارە گونجاو بێت بۆ بەرپرسیارێتی دەزگایەكی ئەمنی ناكرێت بەهەمان روخسارەوە سەرۆكایەتی كابینەی حكومەت بكات ،بەڵكو سەرۆكی حكومەت دەبێت گەشبینی تەنیا لەقسەكانیدا
نەبێت ،بەڵكو لە روخساریشیدا رەنگ بداتەوە .رەنگدانەوەی گەشبینی لە روخساری سەرۆكی حكومەت كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر هاواڵتیان. سێیەم :بەشێكی زۆری قسەكانی سەرۆك وەزیران تایبەت بوو بە پرسی گەندەڵی ،بەاڵم پێی نەوتین لەماوەی كەسیان چەند دەستبەكاربوونیدا دەستگیركردووە لەسەر پرسی گەندەڵی و ئاستی بەرپرسیارێتییان چی بووە لە حكومەت؟ تەنیا بەشێوەیەكی گشتی قسەی لەسەر ئەو پرسە كرد لەكاتێكدا لە وتارەكەی تەئكیدی لەوە دەكردەوە كە خۆی توندە لەسەر پرسی گەندەڵی. چوارەم :سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوە كرد كە ئەوان تەواوی داهاتەكانی هەرێمیان خستووەتە بەردەستی وەزارەتی دارایی ،ئەم قسەیەی سەرۆك وەزیران پێچەوانەی لێدوانەكانی پێشووی ئەو وەزارەتەیە كە باس لەوە دەكەن حكومەتی هەرێم مانگانە تەنیا ٣٥٠ملیۆن دۆالریان دەخاتە بەردەست بۆ پێدانی مووچە .بۆیە زۆر گرنگ دەبوو بۆ سەرۆك وەزیران كە لە وتارەكەیدا پێی بوتینایە لەماوەی ئەو ١٠٠ رۆژە بڕی ئەوەندە داهات هەبووەو لەرووی خەرجیشەوە لەم شتە سەرفكراوە .یاخود حكومەت ئەو بڕە پارەیەی لەبەردەستە. پێنجەم :سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەهیچ شێوەیەك باسی لە یاسای بودجە نەكرد ،كە ماوەی شەش ساڵە حكومەتی هەرێم یاسای بودجە نانێرێت بۆ پەرلەمان.
جگە لەچەند ساتێكی زۆر كەم نەبێت، لەتەواوی وتارەكەیدا سەرۆك وەزیران، بەروخسارێكی توڕەوە دەردەكەوت
شەشەم :سەرۆك وەزیران ،باسی لەوە كرد لەسەر ئاستی سەرۆكایەتی حكومەت و هەرێم و پەرلەمان و دادوەرییەوە خاوەنی باشترین پەیوەندین ،رەنگە لەسەر ئاستی تاكەكەسی قسەكانی سەرۆك وەزیران تەواو بن ،بەاڵم لەرووی یاساییەوە
حكومەتی هەرێم تەنانەت یەك یاساشی بۆ پەرلەمان نەناردووە تا پەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە بكات و پاشان بكرێت بەیاسا. حەوتەم :لە رووی وەبەرهێنانەوە سەرۆك وەزیران داتایەكی زۆر گرنگی خستە روو كە لەماوەی ئەو ١٠٠رۆژەدا وەبەرهێنەرانی بیانی بە بڕی نیو ملیار دۆالر وەبەرهێنانیان لە هەرێم كردووە، بەاڵم هیچ وردەكاری لەم رووەوە نەخستە روو. هەشتەم :سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، باسی لەوە كرد كە لەرابردوودا وەبەرهێنان لەبواری كشتوكاڵ لەخوار رێژەی لەسەدا دوو بووە ،بەاڵم ئێستا زیاتر بووە ،باسی لەوە نەكرد ئەو رێژەیە لەچیدا زیاد بووەو چەند زیاتر بووە. نۆیەم :سەرۆك وەزیران بەیەك وشەش باسی سەردانەكەی نەكرد بۆ واڵتی توركیا، ئایا لەم سەردانەیدا دەستكەوتەكانی چی بوون؟ لەكاتێكدا قسەی زۆر لەسەر ئەوەبوو كە مەسرور بارزانی لەكابینەی نۆیەمدا دەیەوێت پشت لەئەنقەرەو روو لەبەغدا بێت. دەیەم :سەرۆك وەزیران باسی لە چارەنووسی موچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران نەكرد ،كە پەیوەستە بەژیانی زۆربەی هاواڵتیانەوە .لەكاتێكدا لەهەڵمەتی بانگەشەی زۆربەی لیستە بەشدارەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان باس لەگەڕاندنەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران كراوە.
ئــــاگـــــــــــاداری ونبوون سێ ناسنامەی باری كەسێتی بەناوەكانی (احمد امین رشید و اشتی مشیر فخرالدین و هەڵویست احمد امین) كە لە فەرمانگەی باری كەسێتی (دوز) دەرچووە .لەچەند رۆژی رابردودا ونبووە .داواكارین هەر بەڕێزێك دۆزییەوە بەسوپاسێكی زۆرەوە بیگێڕێتەوە بۆ ڕۆژنامەی “زەمەن” یان پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بكات٠٧٧٠ ١٥٣ ٠٠6٥ :
ئاگاداری
بۆ ئاگاداری هەمو الیەك... من نەبەز گۆران ،خاوەنی ئیمتیازو سەرنوسەری (گۆڤاری جیهان) كە لە سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان تۆمارە بەناومەوە ،بەمەبەستی سەرلەنوێ دەركردنەوەی بە ژمارەی نوێ ،تەنازول لە خاوەندارێتی گۆڤارە دەكەم بۆ هەردو رۆژنامەنوسی هاوكارم (بەرهەم ئەحمەد حەسەن)و (نیاز محەمەد لەتیف) ،بەم شێوەیەی الی خوارەوە: .١خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری جیهان :بەرهەم ئەحمەد حەسەن. خاوەنی ئیمتیازو سەرنوسەری گۆڤاری جیهان /نەبەز ئیقبال(نەبەز گۆران) .٢سەرنوسەری گۆڤاری جیهان :نیاز محەمەد لەتیف
پارێزگای سلێمانی كۆدی پرۆژە { })SUL.G.)3169ساڵی ٢٠١٩ كەمكردنەوەی نهێنی /بانگهێشتی(كراوە) بۆ پرۆژەی :ڕاکێشانی بۆری ( )250mmپۆلی ئەسیلین لە گەڕەکی سۆران لە ڕاپەڕین پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیاکان دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە ،سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری/ ب.گرێبەستەكان /فرۆشتنی تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی ،بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر ( )٥٠.٠٠٠پەنجا هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەرو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایەی كە پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت. .١وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی ( )٢٠١٩/١٢/١١دەستپێدەكات تا رۆژی ( )٢٠١٩/١٢/٢6لە كاتژمێر ()٩ ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر ()١٢:٠٠ی نیوەڕۆ. .٢رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا ( )٢٠١٩/١٢/٣١كاتژمێر ()١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆ. .٣رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی ( )٢٠١٩/١٢/٣١دەبێت دوای داخستنی صندوقی تەندەر كاتژمێر ()١٠ی پێش نیوەڕۆ. .4ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت ،ئەوا یەكەم رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر. .٥هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت. .6ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە )١٨٠(:سەدو هەشتا رۆژ (رۆژی رۆژمێری). .٧پێویستە لەسەر کۆمپانیا پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ()٢ی ساڵی ( )٢٠١6بێت. .٨پێویستە كۆمپانیاو بەڵێندەر ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی .٢٠١٩ .٩پێویستە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو واژۆ بکات یان کەسێکی ڕێگەپێدراو (تخویل) بەنوسراوی فەرمی دیاری بکات. .١٠پێویستە کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان كرابن بۆ ساڵی .٢٠١٩ .١١پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە. .١٢بارمتەی سەرەتایی /بەڵێننامەی نوسراو بۆ دەستەبەرکردنی تەندەر. .١٣مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت. .١4ماوەی بەسەرچوونی تەندەر ( )٩٠رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر. .١٥دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێتو ڕەت دەكرێتەوە. .١6پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی سپاردن. .١٧پێویستە كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات و ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت. .١٨پێویستە کۆمپانیا لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات. .١٩پێویستە کۆمپانیا لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیڵ ()emailو ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت بەخۆی پێشكەش بكات. .٢٠كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بكات.
پارێزگای سلێمانی كۆدی پرۆژە { })SUL.G.)3172ساڵی ٢٠١٩ كەمكردنەوەی نهێنی /بانگهێشتی(كراوە) بۆ پرۆژەی :ڕاکێشانی بۆری ئاو بۆ بەهێزکردنی ئاوی گەڕەکی وڵوبە٣٢6 / پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیاکان دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە ،سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری/ ب.گرێبەستەكان /فرۆشتنی تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی ،بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر ( )٥٠.٠٠٠پەنجا هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەرو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایەی كە پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت. .١وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی ( )٢٠١٩/١٢/١١دەستپێدەكات تا رۆژی ( )٢٠١٩/١٢/٢6لە كاتژمێر ()٩ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر ()١٢:٠٠ی نیوەڕۆ. .٢رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا ( )٢٠١٩/١٢/٣١كاتژمێر ()١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆ. .٣رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی ( )٢٠١٩/١٢/٣١دەبێت دوای داخستنی صندوقی تەندەر كاتژمێر ()١٠ی پێش نیوەڕۆ. .4ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت ،ئەوا یەكەم رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر. .٥هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت. .6ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە )٩٠(:نەوەد رۆژ (رۆژی رۆژمێری). .٧پێویستە لەسەر کۆمپانیا پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ()٢ی ساڵی ( )٢٠١6بێت. .٨پێویستە كۆمپانیاو بەڵێندەر ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی .٢٠١٩ .٩پێویستە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو واژۆ بکات یان کەسێکی ڕێگەپێدراو (تخویل) بەنوسراوی فەرمی دیاری بکات. .١٠پێویستە کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان كرابن بۆ ساڵی .٢٠١٩ .١١پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە. .١٢بارمتەی سەرەتایی /بەڵێننامەی نوسراو بۆ دەستەبەرکردنی تەندەر. .١٣مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت. .١4ماوەی بەسەرچوونی تەندەر ( )٩٠رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر. .١٥دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێتو ڕەت دەكرێتەوە. .١6پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی سپاردن. .١٧پێویستە كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات و ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت. .١٨پێویستە کۆمپانیا لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات. .١٩پێویستە کۆمپانیا لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیڵ ()emailو ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت بەخۆی پێشكەش بكات. .٢٠كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بكات.
((مەرجەكانی بەشداریكردن)) .١ئەو كۆمپانیا ناوخۆییانەی بەشداری دەکەن پێویستە پلەی پۆلێنکردنیان لەنێوان ( )١٠- ٢بێت، وە پێناسی پۆلێن کردنیان پێبێت کە لە (وەزارەتی پالندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان)ەوە دەرچووبێت و بەرواری بەسەرنەچووبێت. .٢ئەو كۆمپانیا نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە تۆمار بن و پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان. .٣ئەو كۆمپانیا بیانییانەی بەشدار دەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
((مەرجەكانی بەشداریكردن)) .١ئەو كۆمپانیا ناوخۆییانەی بەشداری دەکەن پێویستە پلەی پۆلێنکردنیان لەنێوان ( )١٠- ٢بێت، وە پێناسی پۆلێن کردنیان پێبێت کە لە (وەزارەتی پالندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان)ەوە دەرچووبێت و بەرواری بەسەرنەچووبێت. .٢ئەو كۆمپانیا نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە تۆمار بن و پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان. .٣ئەو كۆمپانیا بیانییانەی بەشدار دەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری ٢٠١٩/١٢/٩
ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری ٢٠١٩/١٢/٩
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی بانگەوازی ژمارە( )٧ساڵی()٢٠١٩ کەم کردنەوەی نهێنی /بانگهێشتی کراوە دەسەاڵتی گرێبەست کردن :بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی پرۆژەی(:چاکردنەوەی سایدێکی شەقامی ڕێگای ناوشوان +قیرتاوکردن و دانانی کربستۆن بۆ شەقامی دووسایدی گەڕەکی ئاران /سایدی دووەم بەشی یەکەم) لەناو چەمچەماڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیاو بەڵێندەران دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە ،سەردانی بینای (بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی /بەشی پالندانان /ژووری تەندەرین) بكات لە نهۆمی زەمینی ،بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر ( )١٠٠.٠٠٠سەد هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەر ،كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەڵێندەرەی كە تەندەرەكەی بۆ دەردەچێت. .١وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی ( )٢٠١٩/١٢/٣دەستپێدەكات تا رۆژی ( )٢٠١٩/١٢/١٥لە كاتژمێر ()٩ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر ()١٢:٠٠ی نیوەڕۆ. .٢رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا ( )٢٠١٩/١٢/١٨كاتژمێر ()١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ. .٣رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژ( )٢٠١٩/١٢/١٨دەبێت دوای داخستنی صندوقی تەندەر. .4هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت. .٥ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت ،ئەوا یەكەم رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر. .6پێویستە کۆمپانیا لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات. .٧پێویستە کۆمپانیاکان لەدوای بەرواری پرۆسەی کردنەوەی تەندەر بە بەردەوامی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی /بەشی پالندانان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەسپاردەکردنی پڕۆژەکە. پاڵپشت بە ماددەی( )٣٧بڕگەی( )٢لە ڕێنمایی جێبەجێکردنی گرێبەستە گشتیەکان ژمارە()٢ی ساڵی(.)٢٠١6 .٨بەڵێندەر یان كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات و ئامادە بێت ،ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت. .٩بەڵێندەر بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر تەندەری پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی /بەشی پالندانان بكات پێش کردنەوەی تەندەرەکان یان پەیوەندی بە ژمارە تەلەفونی ()٠٥٣٣١٨٧664( )٠٥٣٣١٩٥١٥٨وە بکەن. .١٠ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە( )٢٠٠دوو سەد رۆژی (رۆژ ژمێری). .١١پێویستە لەسەر بەڵێندەر پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ()٢ی ساڵی ( )٢٠١6بێت کە لە وەزارەتی پالندانان دەرچووە. .١٢كۆمپانیاكان ئەبێت ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بۆ ساڵی ٢٠١٩بهێنن و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی کرابێت وە پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان كرابن بۆ ساڵی ٢٠١٩وە بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا هاوبەشەکان تیایدا دیاری کرابن. .١٣پێویستە کۆمپانیا پێکهاتەی کارگێڕی دامەزراندنی کۆمپانیاکەی پێشکەش بکات. .١4بارمتەی سەرەتایی پڕۆژەکە بریتیە لە بەڵێننامەی نووسراو بۆ دەستەبەرکردنی تەندەر بەو شێوەیەی لە بەڵگەنامەکانی تەندەرەکە هاتووە. .١٥دەسەاڵتی گرێبەست کردن پابەند نیە بە قبوڵ کردنی کەمترین نرخ لەسەر حسابی مواصفاتی هونەری و مەرجەکانی شیاندن. .١6ماوەی بەسەرچوونی تەندەر ( )٩٠رۆژە لەدوای داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر. .١٧دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەکی خۆپارێزی (تحفظ) کاری لەسەر ناکرێت و ڕەتدەکرێتەوە. .١٨بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی سپاردن. .١٩پێویستە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیا بەڵگەنامەکانی تەندەرەکە مۆرو واژۆ بکات یان کەسێکی ڕێگەپێدراو (تخویل) بەنوسراوی فەرمی دیاری بکات. .٢٠گەڕانەوەی تەندەر مەرجە لەالیەن هەمان کۆمپانیاوە بێت کە تەندەرەکەی کڕیوە. ((مەرجەكانی بەشداریكردن)) .١ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرە ناوخۆییانەی بەشداری دەکەن پێویستە پلەی پۆلێنکردنیان لە پلە( )٨- ٢دا بێت و پێناسی پۆلێن کردنیان پێبێت کە لە (وەزارەتی پالندانان)ەوە دەرچووبێت و بەرواری بەسەرنەچووبێت. .٢ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرە بیانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە تۆمار بن و پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی هەرێم. کەمال مصطفی سعید بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی ٢٠١٩/١٢/١
ت�سە ن�سدرو�س ت�ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
13
د .دەرسیم فەقێ ،پزیشكی دەرمانساز:
خەریکە دەرمانیش وەکو نەوت لەالیەن حیزبەوە کۆنترۆڵ دەکرێت زەمەن :قسە لەگەڵ هەر كەسێك دەكەیت چ لە وەزارەت بێت یان پەرلەمان باس لە بازرگانی دەرمان دەكات ،ئەمەی الی ئێوە چۆنە كە لەناو بوارەكەدان؟ د .دەرسیم فەقێ :دەرمانیش وەكو بوارەكانی تر چەند الیەنێكی هەیە، الیەنێكی زانستی هەیە ئەو كەسانەی حەزیان لە زانستە توێژینەوەو بەدواداچوون دەكەن ،پێویستیەكی رۆژانەشە بۆ نەخۆش بۆ كەمكردنەوەی ئازار ،بە دیوێكی تریشدا بووە بە بابەتی بازرگانی ،لە كوردستانو عێراقدا ئەوەی قوڵبوەتەوە بازرگانیو بەكارهێنانەكەیە ،لەبواری توێژینەوەو ریسێرچدا هیچ ئیشی لەسەر نەكراوە. زەمەن :باسی دەرمانی قاچاخ و بێ كوالیتیش دەكرێت؟ د .دەرسیم فەقێ :لە هەموو واڵتانی جیهاندا قاچاخی دەرمان هەیە ،بە دەرمانێك دەوترێت قاچاخ كە بەشێوەی نایاسایی داخڵی واڵت بكرێت ،لە ئەمریكاو ئەوروپا تارادەیەكی زۆر كۆنترۆڵ كراوە لەبەرئەوە كارگەكانی دەرمان بوونیان زۆرە، بەاڵم لە واڵتی ئێمەدا پێویستیەكی زۆری بە دەرمان هەیەو هەموو دەرمانەكانیش بە شێوەی رەسمی دابیننەكراون ،زۆر دەرمان هەیە زۆریش پێویستە ،بەاڵم وەكالەتی نیە بۆیە بە قاچاخ هاوردە دەكرێت ،لەڕووی یاساییەوە كێشەی هەیە ،بەاڵم لەرووی كوالیتیەوە كێشەی نیە چونكە بە كوالیتی بەرز دروستكراوە بۆ ئەوەی واڵتەی تێیدا بەكاردەهێنرێت ،هەندێكجار دەرمانی قاچاخ رێگە دروستدەكات بۆ ئەوەی لە واڵتانی تر دەرمانەكان ساختە بكرێن بەتایبەتی ئەوانەی زۆر خواستیان لەسەرە. زەمەن :واتە ئێستا ئەم شێوازە لە كوردستان هەیە؟ د .دەرسیم فەقێ :بەڵێ تاڕادەیەك بوونی هەیە ،لە ناوخۆ دەستكاری دەرمان ناكرێت چونكە ئاسان نیە ،بەاڵم زیاتر لە چینو هندستان دەرمانو پاكەتەكەی ساختە دەكرێتو هاوردە دەكرێتەوە. زەمەن :زۆربەی ماڵەكانیش وەكو دەرمانخانەیان لێهاتووەو هەست ناكەیت بەكارهێنانی دەرمان زۆرە؟
د .دەرسیم فەقێ پزیشكی دەرمانسازەو ماستەری لە بەریتانیا بەدەستهێناوە ،دەڵێت لە كوردستان زیاتر كارئاسانی بۆ بازرگانی دەرمان كراوە نەك كردنەوەی كارگە، كە بەوتەی ئەو ئەوەش هۆكاری سەرەكی گرانی دەرمانە. د .دەرسیم فەقێ ،لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ “زەمەن” قسە لەسەر رەوشی دەرمان دەكات، ئەو هەرچەندە زۆر رەشبین نیە لەسەر دۆخی دەرمان ،بەاڵم دەڵێت خەریكە ئەویش وەكو نەوت لەالیەن حزبەوە كۆنترۆڵ دەكرێت.
لە واڵتانی تر كۆمپانیاكان ناچار دەكرێن لقێكی كارگەكەیان بكەنەوەو بەاڵم لە كوردستان وانیە
سازدانی :زەمەن د .دەرسیم فەقێ :هاواڵتی زۆرجار دەچێتە الی پزیشكێكو كە دەرمانی بۆ دەنوسێ دوو رۆژ بەكاری دەهێنێت كە
لە چینو هندستان دەرمان ساختە دەكرێتو هاوردە دەكرێتەوە
باش نەبوو ،دەچێت بۆ الی پزیشكێكی ترو دەرمانەكانی ناخواتو جارێكی تر دەرمانی نوێ بەكاردەهێنێت ،باشتر وایە نەخۆش كە زانی سود لە دەرمانەكە نابینێت بڕواتە الی دەرمانخانەیەكی متمانە پێكراوو داوای رێنمایی زیاتر بكات ،هەندێكجار نەخۆشیش خۆی تاوانبارەو ئارامی نیە دوو رۆژ دەرمانێك بەكاردەهێنێت دەیگۆڕێت بە دەرمانی تر ،ئەگەر پزیشك یان دەرمانسازی بە ویژدانو پرۆفیشناڵ هەبوو بە نەخۆش دەڵێت كە پێویست ناكات دەرمانەكە بگۆڕێتو باشترە بەردەوام بێت لەسەری ،هەندێك نەخۆش هەیە گوێ لەرێنمایی دەرمانسازەكە ناگرێتو خۆی حەزی لە دەرمان كڕینەو داوای دەرمانی تر دەكات. زەمەن :ئایا دەتوانرێت ئەو دڵنیاییە بدرێت كە ئەو دەرمانانەی ئێستا لە كوردستان بەكاردەهێنرێن دەرمانی باشو
بە كوالیتین؟ د .دەرسیم فەقێ :لە كوردستان دەرمانی زۆر باش هەیە ،بەاڵم چۆن هاواڵتیەك دەچێـتە الی سەرتاشی خۆی دەبێت نەخۆشێكیش بە هەمانشێوە بڕواتە الی دەرمانسازێك كە جێی متمانەی خۆی بێت ،زۆر دەرمانخانەمان هەیە كە بە ویژداننو رێنمایی باش دەدەن بە نەخۆش. زەمەن :مەسەلەی دەستێوەردانی حزبی هەیە لە بواری دەرماندا؟ د .دەرسیم فەقێ :بەڵێ ئەو دیاردەیە زۆر هەیە وەكو بوارەكانی تر لە كوردستاندا ئەم دەستتێوەردانە هەیە ،لە بواری دەرماندا زۆر بەرباڵو بووەوەو بەرەو ئەوە دەچێت چۆن بازاڕی نەوت لەالیەن كەسانی حزبیەوە كۆنترۆڵ كراوە بە هەمانشێوە دەرمانیش كۆنترۆڵ بكرێت ،دەرمان بازرگانیەكە قازانجی زۆری هەیە چۆن بواری نەوتیان كۆنترۆڵ كردووە بەهەمان
شێوە هاتونەتە سەر بواری دەرمانیش. زەمەن :نرخی دەرمان بەراورد بە واڵتانی دراوسێ زۆر گرانە؟ د .دەرسیم فەقێ :بەڵێ بەدڵنیاییەوە ئەوە هەیە ،لەبەرئەوە لە كوردستانو عێراق كارگەی دەرمانی زۆر نیەو حكومەتیش كار ئاسانی ناكات بۆ ئەوەی كۆمپانیا گەورەكان لقیان بكەنەوەو لە ناوخۆدا دەرمان دروست بكەن ،لە واڵتانی تر كۆمپانیاكان ناچار دەكرێن لقێكی كارگەكەیان بكەنەوەو لەناوخۆی واڵتەكەدا دەرمان بەرهەمبهێنن ،ئەمەش وادەكات هەلی كار دروست بێتو كوالیتی دەرمانەكانیش لە ژێر چاودێریدا بێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەرمان بەنرخی هەرزان دەگاتە دەستی هاواڵتیان ،لە كوردستان زیاتر كارئاسانی بۆ بازرگانی دەرمان كراوە نەك كردنەوەی كارگە ،ئێستا دوو كارگەی ناوخۆیی هەن ئەوانیش پایۆنیرو
ئاوا مێدیكان كوالیتیەكەیان زۆر زۆر باشە، هەنگاوێكی زۆر باشە بۆ ئابوری واڵتیش، ئەگەر كۆمپانیاكان ناچار بكرێن لقیان لە هەرێم بكەنەوە ئەو كاتە دەرمان هەرزان دەبێت. زەمەن :واهەستدەكرێت خەڵكی ئێمە زۆر نەخۆش دەكەوێت؟ د .دەرسیم فەقێ :بەشێكی پەیوەندی بەالیەنی رۆشنبیرییەوە هەیە خەڵك زۆر كەم وەرزش دەكاتو ژینگەكەش خەریكە پیس دەبێتو هەواكەی پاك نیەو ئەو خۆراكانەش هاوردە دەكرێن كوالیتیان زۆر باش نیە ،خەڵكیش هەیە زۆر حەز دەكات دەرمان بەكاربهێنێت. زەمەن :باس لە رێككەوتنی نێوان پزیشكو دەرمانخانەكان دەكرێت ئەمە تا چەند دروستە؟ د .دەرسیم فەقێ :هەموو دكتۆرێك چەند رێگەیەكی هەیە بۆ چارەسەرو ئۆپشنی جیاوازیشی لەبەر دەستدایە بۆ چارەسەر ئاساییە دەرمان بگۆڕدرێت ئەمە دیوێكیەتی ،لەالیەكی تریش جۆرێك لە رێككەوتن هەیە بۆ نمونە كۆمپانیایەك پشتگیری پزیشكێك دەكات لە كۆنفرانسێكدا یان لە شتێكدا ئەویش زیاتر دەرمانەكانی ئەو بۆ نەخۆشەكانی دەنوسێت ،بەاڵم ناتوانین بڵێین ئەمە دیاردەیە.
لە كوردستان زیاتر كارئاسانی بۆ بازرگانی دەرمان كراوە نەك كردنەوەی كارگە
بۆ ئەوەی لە ئەنفلۆنزای وەرزی بە دوور بیت زەمەن ئەنفلۆنزای وەرزی پەتایەكی درمیە كە بەهۆی چەند جۆرێك ڤایرۆسەوە دروست دەبێت و بەشێوەیەكی ئاسان لەنێوان مرۆڤەكان باڵدەبێتەوەو تووشی هەمووان دەبێت و بەپێی تەمەنی مرۆڤەكان نیشانەكان و كاریگەرییەكانی دەگۆڕێت. باڵوبوونەوەی ئەنفلۆنزا لە وەرزی زستاندا دەگاتە ئەوپەڕی و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی توندی 3بۆ 5ملیۆن كەس و هەروەها نزیكەی 250بۆ 500 هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەنفلۆنزاوە تۆماردەكرێت بەتایبەت لەنێوان مندااڵن و بەسااڵچووان و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
جۆرەكانی ئەنفلۆنزای وەزری
ئەنفلۆنزای وەرزی دابەش دەكرێت بۆ چوار جۆری سەرەكی كە هەندێكیان تووشی مرۆڤ دەبێت و هەندێك جۆری دیكەشیان تووشی ئاژەڵ دەبێت ئەوانیش: ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای وەرزیجۆری ( Aو )Bهۆكاری نەخۆشی ئەنفلۆنزای وەرزین كە سااڵنە لە وەرزی پایزو زستاندا باڵودەبێتەوە. ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای جۆری( )Cتووشی مرۆڤ دەبێت و هۆكاری ئەنفلۆنزایە بەدرێژایی ساڵ. ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای جۆری ()Dتووشی ئاژەڵ دەبێت و بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.
نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەرزی * بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەشێوەیەكی كتوپڕ و كۆكە و پژمین. * سەرئێشە و دروستبوونی ئازار لەماسولكە و جومگەكان و ئارەق كردنەوە. * گێژبوون و هەوكردنی قوڕگ و زیادبوونی دەردراوی لووت.
گواستنەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی
ئە نفلۆ نز ا ی بەئاسانی وەرزی د ە گو ا ز ر ێتە و ە و بە خێر ا یی باڵ و د ە بێتە و ە شوێنە لە قە ر ە با ڵغە كا ن لە و ا نە خو ێند نگا كا ن شوێنە و گشتیە كا ن ، كاتێك كەسێكی تووشبوو دەكۆكێت یاخود دەپژمێت ئەوا ڤایرۆسەكە بەناو هەوای ئەو شوێنە باڵودەكاتەوە لەنێوان ئەو كەسانەی لێوەی نزیكن و هەڵیدەمژن. ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا لە رێگەی دەستدان لە شوێنە پیسبووەكان بە ڤایرۆس و دواتر دەست لێدان لە چاو و لووت و دەم باڵودەبێتەوە ،بۆ بەرگرتن لە باڵوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە پێویستە كەسانی تووشبوو لەكاتی كۆكین و پژمین دەم و لوتیان داپۆشن.
ئەو كەسانەی ئەنفلۆنزا مەترسیان لەسەر دروستدەكات
ئەنفلۆنزای وەرزی كاریگەری توندی دەبێت لەسەر ژنانی دووگیان و مندااڵنی خوار تەمەن پێنج ساڵ و كەسانی بەتەمەن و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەك كەسانی تووشبوو بە ئایدزو رەبۆو نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان لەگەڵ ئەو كەسانەی لە بواری تەندروستیدا كاردەكەن.
خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزای وەرزی
كوتان سەركەوتووترین رێگاچارەیە بۆ دووربوون لە تووشبوون بە ئەنفلۆنزاو كاریگەرییەكانی ،بەدرێژایی 60ساڵی رابردوو كۆمەڵێك ڤاكسینی سەركەوتوو دژی ئەنفلۆنزا بەرهەم هێنراوە.
سا اڵ نە بەكارهێنانی ڤا كسینی د ژ ی ئە نفلۆ نز ا ی بە وەرزی بەردەوامی. شووشتنیبە دەستەكان باشی و بەئاو و سابون بە رێكخراوی. دووركەوتنەوە لەدەست لێدانی ڕاستەوخۆ لەچاو و دەم. دووركەوتنەوە لە بەركەوتنیڕاستەوخۆ لەكەسی تووشبوو یاخود بەكارهێنانی كەلوپەلەكانی. بەكارهێنانی كلێنكس لەكاتی پژمینو كۆكە و دواتر فرێدانی. پاككردنەوەی بەردەوامی شوێنەكانوەك مێز و كورسی دانیشتن. -دووركەوتنەوە لە شوێنە
قەرەباڵغەكان لەكاتی باڵوبوونەوەی ئەنفلۆنزا.
چارەسەری ئەنفلۆنزای وەرزی
* بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی رێگاچارەی باشترین ئەنفلۆنزا خۆپاراستنە. * هەندێك كەس لەكاتی تووشبوون
بەبێ بەكارهێنانی چارەسەر چاك دەبنەوە. * بەكارهێنانی دەرمانی دژە ئەنفلۆنزا بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری نەخۆشیەكە و دروستبوونی مەترسی بەتایبەت بەكارهێنانی دەرمان لەدوای 48كاتژمێری دەركەوتنی نەخۆشیەكە. رێكخراوی تەندروستی جیهانی رێنوێنی دەدات سااڵنە ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزا بدرێت بەهەندێك كەس لەوانە ژنانی دووگیان و مندااڵنی تەمەن 6مانگ بۆ 5ساڵ و كەسانی بەتەمەنی سەروو
65ساڵ و تووشبووانی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و كارمەندانی تەندروستی.
كەی پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت؟
زۆرینەی تووشبووانی ئەنفلۆنزای وەرزی تەنیا پێویستیان بە پشوودانە لەماڵەوە لەگەڵ خواردنەوەی بڕێكی زۆر شلەمەنی ،بەاڵم لەهەندێك حاڵەتدا پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر. سەرچاوە :تەندروستی سلێمانی
د� پ��ەروەردەو ن��وێ��� ن� ن
12
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
پێنج هەزار بڕوانامە یەكال دەكرێنەوە
بڕیاری نوێ لەبارەی بڕوانامەی زانكۆكانی دەرەوەی هەرێم دەدرێت ئیبراهیم عەلی
عهبدولواحید محهمهد
له كۆڕبهندی ئابووری جیهانیش باسی پهروهرده كرا لهبهرئهوهی پهروهرده سهرچاوهی ههموو گۆڕانكاریه باشهكانه ،بۆیه بهردهوام له كۆڕو كۆنگره نێودهوڵهتییهكان گفتوگۆی لهبارهیهوه دهكرێت ،لهدوا كۆڕبهندی ئابوری جیهانیش كه له داڤۆس بهڕێوهچوو ،روبهرێكی فراوانی كۆنگرهكه بۆ گرنگی پهروهردهو كاریگهرترین ئهو هۆكارانه كرا ،بۆ ئهوهی ئهو پرۆسهیه ههمیشه له پێشكهوتندا بێت و بۆڕبۆڕێن لهگهڵ زهمهن و ئهو بهدیالنه بكات كه خهریكه تواناكانی مرۆڤ سنوردار دهكات ،لهو بارهیهوه بیرمهندو پهروهردهكار “جاك ما” لهو كۆڕبهندهو له وتارێكیدا راگهیاند ،تهنیا به گۆڕانكاری له پهروهردهدا نهوهكان دهتوانن پێشبڕكێ لهگهڵ ئامێرهكان بكهن ،لهبهرئهوهی جیهان بهرهو پشت بهستن به ئامێرهكانی ئیشكردن “رۆبۆت” دهڕوات، بهجۆرێك پێشبینیهكان وا دهردهخهن تا ساڵی 2030رۆبۆتهكان دهتوانن شوێنی ٨00ملیۆن دهستی كار پڕ بكهنهوه ،ئهوهش وا دهكات توانای بیركردنهوه سنورداربێت ،مرۆڤهكان گرنگیان كهم بێتهوه ،تهنیا پهروهرده دهتوانێت روبهڕوی ئهو داڕسانه ببێتهوه، ئهوهش به گۆڕانكاری له رێگاكان و شێوازی وانه وتنهوه دهبێتو گۆڕینی بۆته پێویستیهكی بونیادی ،بهدڵنیاییهوه لێرهوه تا 2030گرفتهكان گهورهتر دهبن ،لهبهر ئهوه ناكرێت رێگاكانی فێركردن ههر بهو شێوازه بێت كه له دوو سهدهی رابردوودا پهیرهو كراوه كه تهنیا زانیاری گواستنهوهیه له مامۆستاوه بۆ قوتابی ،ئامانجی سهرهكیش نمره بووهو بهس ،بێگومان بهو شێوه فێركردنه منداڵهكانمان ناتوانن پێشبڕكێی ئامێرهكان بكهن ،زۆر گرنگه مامۆستاكان واز له تهلقیندان بهێنن ،واته تهنیا زانیارییهكان بگوازنهوه ،بهپێچهوانه دهبێت نهوهكان فێری كۆمهڵێك بابهت بكرێن ،بۆ ئهوهی ئامێرهكان نهبنه بهدیل، ههر مرۆڤهكان پێشهنگی مهیدانهكه بن ،دهبێت نهوهكانمان بهو توانستانه “بهها ،باوهڕهێنان ،بیركردنهوهی سهربهخۆ ،كاری پێكهوهیی ،گرنگیدان به ئهوانی دیكه” پهروهرده بكرێن ،ئهو توانستانه پێیان دهوترێت توانسته نهرمهكان ،بهو بابهتانه نهوهكان دهبنه مرۆڤی دوارۆژ تێرایی توانسته له بن نههاتوهكان دهبن و پێشبڕكێی ئامێر و تهكنهلۆژیا دهكهن ،له درێژی وتهكانی ئهوهشی وت ،بهبڕوای من پێویسته منداڵهكانمان فێری “موزیكو وێنهكێشان و هونهر” بكرێن بۆ ئهوهی دڵنیابین و دڵنیایی بدهینه نهوهكانمان ،مرۆڤهكان جیاوازن ههر شتێكیشیان فێر بكرێت ،دهبێت جیاواز بێت له ئامێرهكان ،ئهگهر وا ههژماربكرێت ئامێرهكان باشتر له مرۆڤهكان كار دهكهن ،دهبێت پهره به تواناكان و بیركردنهوه بدرێت ،وا لێك بدرێتهوه ههرچی بكرێتو بهێنرێته كایهوه ،ئهوه بیركردنهوهی مرۆڤهكانه ،بیركردنهوهی مرۆڤهكانیش وا بهستهی پهروهردهی باش و نهرمه. له راستیدا وروژاندنی ئهو بابهتهو خستنهڕوی بهشێك له وتهكهی ئهو بیرمهندو پهروهردهكاره ،بۆ ئهوه بوو بڵێم ،ئهو پرۆسهیه ئێستا له واڵتهكهی ئێمه بهڕێوهدهچێت تهنیا فێركردنه، سیماكانی پهروهردهكردنی زۆر كهم پێوه دیاره به بهڵگهی ئهوهی: *ئهو بنهما نهرمانه لهو پرۆسهیهدا وهك “بهها ،باوهڕهێنان، بیركردنهوهی سهربهخۆ ،كاری پێكهوهیی و گرنگیدان به ئهوانی دیكه” پێویسته لهئهولهویهتدا بێت ئهوهی ههیه تا ههنوكه پهراوێزخراون . *له زۆربهی ناوهندهكانی خوێندن ئهو بهشهوانانهی منداڵ ئهكتیف و زیاتر تهشویق دهكات ،به تهواوی نیه یان ئهگهر ههشبێت بایهخی تهواوی پێنهدراوه ،دهخرێنه دوایین وانهكانی خشتهی رۆژانه ،ئهمه وێڕای ئهوهی پسپۆڕی پێویست بۆ ئهو بابهتانه وهك ئهوهی نهبن وایه ،زۆرجارانیش ئهو وانانه دهكرێنه یهدهگ یان پارسهنگ بۆ پسپۆڕیهكانیتر وهكو تهواوكاری بهركهوتی بهشهوانه مامهڵهیان لهگهڵدا دهكرێت . *چڕ كردنهوهی ههوڵهكانی مامۆستایان لهالیهك ،قوتابیانو خوێندكارانیش لهالیهكیتر ،تهنیا بۆ نمرهی سهركهوتنه، بهدیوێكیتر باش و خراپی قوتابی به ئاستی نمرهكهی بهراورد دهكرێت ،نهك بهراورد به ئاستی بهرزی بهها و بنهما كۆمهاڵیهتیو ئهدگاره جوانهكان . *ئهو سیستهمهی كاری پێدهكرێت زۆرتر بهالی گواستنهوهی زانیاریدا دهشكێتهوه ،بهبهڵگهی ئهوهی مامۆستا به ئاستی دهرچونی قوتابیهكانیهوه ههژماری لهگهڵدا دهكرێت ،راسته سێ ساڵه شێوازی ههڵسهنگاندنی بهڕێوهبهر و مامۆستا گۆڕدراوه، كۆمهڵێك بنهمای جۆراوجۆری بۆ دیاریكراوه ،لهوهشدا زۆرتر بهالی جۆرێك له موجامهله و خاتر جهمبووندا شكاوتهوه، لهبهر ئهوهی لهههموو ههڵسهنگاندنهكاندا یهك الواز یان ناوهند دهرناخرێ ،زۆرترینی زۆر باشه و نایابه ،تهنانه باشهشی بهكهمی لێوه دهبینرێت. ترسیشم ههیه ئهوه بهردهوام بێت و بێشك ئهوه زهرهرو زیانی گهورهتری لێدهكهوێتهوه ،ههندێك ئارداوێژیش لهو بارهیهوه خهریكه دهردهكهوێت ،ئهگهر لێوردبوونهوهی جددی نهكرێت و پهروهرده نهبێته ئهولهویهت ،بهدڵنیاییهوه ناتوانین روبهڕوی داڕسانه گهورهكانی داهاتوو ببینهوه لهبهرامبهر ئامێرهكانهوه دهبێت دهستهو ئهژنۆ بمێنینهوه .
پێدەچێت وەزارەتی خوێندنی بااڵ پێداچوونەوە بە بڕیارێكی خۆیدا بكات تایبەت بە داننان بەو بڕوانامانەی لە ژمارەیەك زانكۆو كۆلێژی ناوچە جێناكۆكەكان یاخود ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەدەستهێنراون. لە ناوەڕاستی ساڵی ( )201٥وەزارەتی خوێندنی بااڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانێكی دەركردو رایگەیاند وەك وەزارەت مامەڵە لەگەڵ هەریەك لە زانكۆكانی “نور ،حەدبا ،كیتاب ،قەلەم” ناكەن كە دەكەونە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم .لەساڵی 201٦یش دوای ساڵێك زانكۆیەكی دیكەش خرایە لیستەكەوە ئەویش زانكۆی ئیمام ئەعزەم بوو. پاساوی وەزارەتی خوێندنی بااڵ ئەوەبوو شێوازی دەوامكردن لەو كۆلێژو زانكۆیانە بەگوێرەی پێویستی زانستییو كارگێڕی نییە ،لەگەڵ ئەوەشدا ،پێوەری وەرگرتن زۆر نزمترە بەراورد لەگەڵ پێوەری وەرگرتن لە زانكۆ تایبەتیەكانی هەرێمی كوردستان. خوێندنی بااڵ ئەو كات داوای كەسانە لەو كردبوو كە لەو كۆلێژە زانكۆیانە دەخوێنن كاتی خۆیان بەفیڕۆ نە د ە ن و
پارەكەشیان بەهەدەر نەچێت ،ئەو هۆشدارییە لەكاتێكدابوو هەزاران كەس سەرقاڵی خوێندن بوونو بەشێكیشیان بڕوانامەیان بەدەستهێنابوو. رێكخراوی دیداری ئاشتی داوای یاسایی لەسەر وەزارەتی خوێندنی بااڵ تۆماركردووە بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ماف بۆ ئەو كەسانەی لەو زانكۆیانە بڕوانامەیان بەدەستهێناوە. محەمەد سەباح ،سەرۆكی رێكخراوەكەیەو لە زانكۆی ئیمام ئەعزەمیش بڕوانامەی بەدەستهێناوە ،بە “زەمەن”ی وت: “دادگای ئیداری هەولێریش لە بەرژەوەندی ئەو خاوەن بڕوانامانە بڕیارێكی دەركردووە كە دەبێت ئەو كەسانەی بەر لە دەرچوونی بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی بااڵ لەو زانكۆیانە قوتابی بوون بڕوانامەكانیان پەسەند بكرێت لەالیەن و ە ز ا ر ە تی خوێندنی
بااڵی هەرێم”. وتیشی“ :ئێستاش بەڵێنمان لە وەزیری خوێندنی بااڵ وەرگرتووە بۆئەوەی بڕیاری كۆتایی لەبارەی چارەنووسی ئەو قوتابیانە بداتو ئیعتیراف بە بڕوانامەكانیان بكرێت”. بەپێی زانیارییەكانی “زەمەن” نزیكەی پێنج هەزار كەس لەو زانكۆیانە بڕوانامەیان بەدەستهێناوەو ئێستا كێشەی پەسەند نەكردنی بڕوانامەیان هەیە لەالیەن وەزارەتی خوێندنی بااڵوە. تا ٤ی حوزەیرانی 201٥ئەو زانكۆیانە هیچ كێشەیەكیان نەبووەو حكومەتی هەرێم بڕوانامەكانی پەسەند كردووە. حەسیبە گەردی ،ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی بااڵ لە پەرلەمانی كوردستان ،ئاماژەی بەوەكرد لە رۆژانی داهاتوودا كێشەی بەشێكی زۆر لە دەرچووانی زانكۆكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی
ئیدارەی هەرێم چارەسەر دەكرێت. حەسیبە گەردی وتیشی“ :ژمارەیەكی زۆر قوتابی دانیشتووی هەرێمی كوردستان داوای داننان دەكەن بە بڕوانامەكانیان، چونكە لەالیەن وەزارەتی خوێندنی بااڵی حكومەتی عێراقییەوە داننراوە بە بڕوانامەكانیان ،بەاڵم لە هەرێمی كوردستان كێشەیان بۆ دروستبووەو ئەو قوتابیانەش شەونخونیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەو ناكرێت هیچ چارەسەرێكیان بۆ نەدۆزرێتەوە”. چاوەڕوان دەكرێت لەم رۆژانەدا وەزارەتی خوێندنی بااڵ بڕیارێكی نوێ لەبارەی چارەنووسی ئەو بڕوانامانەوە بدات كە لەو زانكۆیانە بەدەستهێنراون، لەو بارەیەوە عەباس ئەكرەم ،وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی بااڵ ،بە “زەمەن”ی وت: “جارێ ناتوانین قسە لەسەر وردەكارییەكان بكەین ،بەاڵم وەزارەت بڕیاری یەكالكەرەوە لەسەر ئەو پرسە دەدات”.
پڕۆژەی بریتش کەونسڵ ()BRITISH CUONSIL لەنێوان ڕەخنە و واقیعدا عەتا ئەحمەد* پرۆسەی پەروەردە پڕۆسەیەکی گشتگیرە پێویستی بە گەشەپێدانی بەردەوام هەیە، هەروەها بەرپرسیاریەتیەکی هەمەالیەنەیە لە وەزیری پەروەردەوە دەستپێدەکات هەتا سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و کەسوکاریان و کۆمەڵگە...هتد. لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی پەروەردە دەکرا هەنگاوی باشترو نەوعی تر بنێت بەراورد بەوەی ئێستا هەیە لە نەبوونی پالنی ستراتیژی درێژخایەن و پالنی سااڵنەو زاڵبوونی حیزبایەتی و بێ بەرنامەیی بڕیارو پرۆژەکان و جێبەجێنەکردنیان و بوونی چەندین کەموکورتی تر . پروژەی بریتش کەونسڵ یان بنیاتنانی تواناکان کە ئێستا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێدەکرێت و سەرپەرشتیارانیش ڕۆڵێکی سەرەکیان تیایدا هەیە ،هێشتا زووە بڕیاربدەین لەسەر شکست یان سەرکەوتوویی پڕۆژەکە ،بەاڵم دەکرێت خوێندنەوە بکەین بۆ شێوەی کارکردن بەم پڕۆژەیەو کاریگەرییە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکان و ڕەنگدانەوەی لەسەر بەڕێوەبردن و فێربوون و فێرکردن و بەشداری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەسوکاری خوێندکاران. خاڵە پۆزەتیڤ و باشەکان: .۱نەخشەو پالن پایەیەکی سەرەکی ئەم پڕۆژەیەیە کەپێویستە سەرجەم کارەکتەرەکان نەخشەو پالنی کەسیان هەبێت و پالنی پەرەپێدانی قوتابخانە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پەروەردەیی . .۲پرۆسەکە گیانی کاری بەکۆمەڵ بەهێز دەکات هەموو تەواوکارو هەماهەنگی لەگەڵ یەک دەکەن سەرپەرشتیار لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایان ،بەڕێوەبەر لەگەڵ مامۆستاو خوێندکاران و بەشداری کەسوکاری خوێدکارو ڕێکخراوەکان هەموو بەشدار دەبن لەسەرخستنی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن .
.۳خوێندکارو قوتابی و گەشەدان بەتواناکانی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پەروەردەییان چەقی کارکردنەو هەموو کارو چاالکی و هەوڵەکان لەپێناو ئەواندایە . .٤خود هەڵسەنگاندن و بەخۆداچوونەوەو گەشەدان بەخود لەڕێگەی نەخشەو پالن لەالیەن مامۆستا و دەستەی کارگێڕی و دیاریکردنی خاڵی الوازو بەهێزەکان و دانانی چارەسەری پێویست بۆیان . .٥گرنگی فێربوون و فێرکردن و پابەندبوونی مامۆستایان بەخۆبەهێزکردن و گرنگیدان بەنەخشەو پالنی سااڵنەو مانگانەو ڕۆژانەو شێوازی نوێ و هاوچەرخ لە وانەوتنەوەو پیادەکردن و بەکارهێنانی هۆکاری جیاجیای فێرکردن .. .٦گرنگیدان بە جیاوازی تاکەکەسی و سەرجەم خوێندکاران و خاوەن پێداویستی تایبەت و فەرامۆش نەکردنی هیچ قوتابی و خوێندکارێک. .۷دروستکردنی خەمخۆری لەالی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و خوێندکاران و کەسوکاریان و بەگەڕخستنی توانای دارایی و مرۆیی هەموان بۆ گەشەدان بەباڵەخانەی قوتابخانەو پێداویستیەکانی و باش
ئامادەکردنی لەڕووی پاک و خاوێنی تاقیگا و پێداویستیەکانی تر . .٨بەدواداچوونی بەردەوام لەسەرجەم قۆناغەکانی پرۆسەکەدا بۆ ئاستی زانستیو پەروەردەیی خوێندکاران لەڕێگای بەدواداچوونی نمرەکان و ڕێژەی دەرچونی خوێندکارانی هەر قۆناغێک و هەربابەتێک و هەر وەرزێک .. .۹گرنگیدان بە الیەنی پەروەردەیی خوێندکاران و هەڵسوکەوتیان و هەتا تاکێکی بەسوود و باش بن لەکۆمەڵگادا لەڕێگای کۆڕو سیمیناری تایبەت و ڕێنمایی مامۆستایان و هاوکاری کەسوکاریان و هەماهەنگیان لەگەڵ ئەنجومەنی دایبابان و لیژنەی پەرەپێدانی قوتابخانە .. .۱۰دەرهێنانی قوتابخانە و قوتابی لەو
پرۆژەی بریتش کەونسڵ ئێستا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێدەکرێت و سەرپەرشتیارانیش ڕۆڵێکی سەرەکیان تیایدا هەیە
چەقبەستووییەی تیایدایە کەقوتابی تەنیا لەچوارچێوەی دیوارێکی ڕەق و تەقدابێت و بوار ڕەخساندن بۆ توانا جۆراوجۆرەکانی مامۆستا و خوێندکارو ئەنجامدانی چاالکی زانستی و هونەری و پەروەردەیی هەمەجۆر. خاڵە نێگەتیڤەکان و کەموکورتیەکان: .۱ئامادەکاری تەواو نەکراوە بۆ پرۆسەکە لەڕووی مادی و هونەری و باڵەخانەو بەتایبەت لە قوتابخانەکانی دەرەوەی شارو الدێکان و قوتابخانەکانی ئێواران . .۲خولی پێویست نەکراوەتەوە بۆ سەرپەرشتیاران بەڕێوەبەرەکان و مامۆستایان، زۆربەیان لەپرۆژەکە تێنەگەیشتوون و لەالیەن نەخەمڵیوەو بەتەواوی قەناعەتیان بە پرۆژەکە بۆ دروستنەبووە . .۳پسپۆرییەکان و سەرپەرشتیارانیان لەم پرۆژەیەدا فەرامۆش کراون و مامۆستایان و سەربەرشتیارانی پسپۆری لەیەک دابڕاون و فرسەتی یەکتربینین و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری زۆر کەم و دەگمەنە و بەمەش مامۆستایانی نوێ و گرێبەست و وانەبێژ ئەوانەی کەم ئەزموونن ناتوانرێت هەڵەو کەم و کورتیەکانیان بۆ چارەرەسەربکرێت. .٤ئەم پرۆسەیە پێویستی بەهاوکاری ماددی و پێداویستی هەیە لەتاقیگەو هۆڵی کۆمپیوتەر و کتێبخانەو هۆکارەکانی فێرکردن لەداتاشۆو وێنە و هۆڵی جیاجیا و قەڵەباڵغ نەبوونی پۆلەکان و ..هتد هەرچۆنێک بێت پرۆژەی بریتش کەونسڵ یان بنیاتنانی تواناکان هەنگاوێکە بۆ دەربازکردنی پرۆسەی پەروەردە لەچەقبەستوویی و پڕکردنەوەی کەموکورتیە زانستی و پەروەردەییەکانی کەئێستا پێیەوە دەناڵێنێت ،گرنگە هەمووان بە سەرنج و تێبینیەکان دەوڵەمەندی بکەین و کەموکورتیەکان چارەسەربکەین .. *سەرپەرشتیاری پسپۆری و جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردسان
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
11
نەوت و بۆرى کوردستان و حاسیبەى عێراق هەنگاوە تەکنیکیەکانى رادەستکردنى نەوت بە کۆمپانیاى سۆمۆ زەمەن وردە وردە گرێکوێرەى نەوت لەنێوان هەرێم و ناوەند دەکرێتەوە ،ئەگەر رێککەوتنى نەوتى نێوانیان سەربگرێت و لە پەرلەمانەوە پرۆژەیاساى بودجە پەسەند بکرێت .لەڕووى تەکنیکییەوە رادەستکردنى نەوت پرۆسەیەکى ئاسان دەبێت. لەدواى سەرهەڵدانى شەڕى داعش و راگەیاندنى ئابوورى سەربەخۆ لەالیەن حکومەتى هەرێمەوە ،هەرێمى کوردستان نەوتى خۆى لە عێراق جیاکردەوەو بەشێوەى سەربەخۆ نەوتى هەناردەى دەرەوە کرد ،ئەم پرۆسەیە بۆ هەرێم بێ موچەیى و قەیرانى دارایى بەدواى خۆیدا هێناو پەیوەندییەکانى بەغدا و هەولێریشى بە بنبەست گەیاند. بەپێى یاساى بودجەى ساڵى ،٢٠١٩ هەرێمو ناوەند رێککەوتوون لەسەر ئەوەى هەرێمى کوردستان ڕۆژانە ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت بداتە کۆمپانیاى سۆمۆ ،لە بەرامبەریشدا حکومەتى ناوەندى عێراق %١٢.٦٧ى بودجە بۆ هەرێم بنێرێت ،بەاڵم ئەمە جێبەجێ نەکرا. لە رۆژانى رابردوودا وەفدى هەرێم و بەغدا دواى چەندین کۆبونەوە لەسەر سیاغەیەک رێککەوتن ،لەبەرامبەر ناردنى بەشە بودجەدا هەرێم رازى بوو ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە بنێرێت. حکومەتى هەرێم خاوەنى بۆرى نەوتى خۆیەتى تا ناو خاکى تورکیاو عێراقیش بەهەمانشێوە ،بەاڵم لە فیشخاپورەوە بۆ بەندەرى جەیهان بە یەک بۆرى نەوتەکەیان دەگوازنەوەو لە بەندەرەکە هەریەکەیان خەزانى خۆى هەیە. غالب محەمەد ،ئەندامى پەرلەمانى عێراق، بە “زەمەن”ى وت“ :پرۆسەى رادەستکردنى نەوتى هەرێم بە سۆمۆ -كۆمپانیای بازاڕیكردن و فرۆشتنی نهوتی عێراق -زۆر ئاسانەو پرۆسەکە لە بەندەرى جەیهان دەکرێت”. بەندەرى جەیهان تاکە رێگایە کە هەرێمى کوردستان نەوتی لێوە هەناردە دەکات بۆ
فەرمان ڕەشاد
چەند تێبینیەك لەبارەی پرۆژە یاساكەی چاكسازیی نەوتی کوردستان و عێراق دەچێتە بەندەری جەیهان بازاڕەکانی جیهان .لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٧4وە ئەرکی گواستنەوەی نەوتی عێراقە، لەڕێگەی دوو بۆری 4٠ئینجی و 4٦ئینجی. نەوتى کەرکوک تەنیا لەڕێگەى بۆرى نەوتى کوردستانەوە هەناردە دەکرێت لە تەقتەقەوە دەچێتە خورمەڵەو لەوێشەوە بۆ فیشخاپور ،لە کەرکوکیشەوە بۆریەکى تر هەیە دەچێتە ناو کار گروپ و لەوێوە بۆ فیشخاپور ،لە فیشخاپورەوە نەوتى هەرێم بە بۆرى نەوتی عێراق دەگەیەنرێتە بەندەرى جەیهان. سعود هاشم ،بەڕێوەبەری پەیمانگای كوردستان بۆ وزە ،دەڵێت :له ئهگهری رێككهوتنى ههولێرو بهغدا لهسهر رادهستكردنى ٢٥٠ههزار بەرمیل نهوت، ههرێمى كوردستان له توانایدا ههیه ئاستى ههناردهى بهرزبكاتهوه. سعود هاشم روونیکردەوە ههرێمى
كوردستان جگه له ٢٥٠ههزار بەرمیل ،لە توانایدا ههیه نهوتى كهركوك كه تێكڕای ههناردهى رۆژانهى ١٠٠هەزار بهرمیلەو بڕی ٢٥٠ههزار بهرمیلی دیكهش بنێرێت كه وهك پێدانهوهى دهستحهق و خهرجیى كۆمپانیاكانى نهوت ،ههرێمى كوردستان دهتوانێ سودی لێ ببینێ و قهرزهكانى بداتهوە”. بە بڕواى بەڕێوەبەری پەیمانگای كوردستان بۆ وزە ،دهستپێكى ساڵی ٢٠٢٠وهبهرهێنانى كۆمپانیا نهوتیهكان له ههرێمى كوردستان زیاد دهبێ و كاری كۆڵین و پهرهپێدان و بهرزكردنهوهى ئاستى بهرههمهێنانى نهوتیش زیاد دهكات. ماوەى دوو ساڵە نەوتى کەرکوک لەڕێى بۆرى نەوتى کوردستانەوە لەالیەن وەزارەتى نەوتى عێراقەوە دەنێردرێت و تائێستا تێچووى بەکارهێنانى بۆریەکە نەدراوە بە حکومەتى هەرێم کە بەپێى رێنماییەکانى
وەزارەتى نەوت دەبێت بدرێت. ئەو رێککەوتنەى لەنێوان وەفدى دانوستانى هەرێم و بەغدا کراوەو لەچوارچێوەى بودجەى ٢٠٢٠دایە پێویستى بەوە هەیە لە پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت. شیروان میرزا ،ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق بۆ “زەمەن” وتى“ :ئەمە رێککەوتن نیە بە ماناى رێککەوتن ،ئەمە بەشداریکردنى هەرێمى کوردستانە لە ئامادەکردنى پرۆژەیاساى بودجەى ،٢٠٢٠ پشکى هەرێمى کوردستانى تێدا چەسپێنراوە ئەم پرۆژەیاسایە دێتە پەرلەمان ئەگەر تێپەڕى و بوو بە یاسا ئەوە سەرکەوتنى باشە بۆ هەرێم”. شیروان میرزا وتیشى“ :ئەگەریش پرۆژەکە تێنەپەڕى ئەوە عێراق بودجەى نابێت ئەو کات بە هەمانشێوەى ساڵى ٢٠١٩پارە بۆ هەرێم دێت ،واتە مانگانە 4٥٢ملیار دینار”.
بانكەكان بەرەو ئیفالسبوون دەڕۆن
قەرزە ناوخۆییەكان چینیان خستووەتە گێژاوەوە
زەمەن هەر لە بانكی ناو الدێكانەوە بیگرە تا دەگاتە ناوەندە داراییەكانی دیكەی چین ،قەرزەكان لە بەرزبوونەوەدان .ئەمە نیشانەی زۆر گەورەیە كە دارایی ئەو واڵتە لە ژێر فشاردایەو بۆ دەسەاڵتدارانیش بووەتە تاقیكردنەوە. لەكاتێكدا بەرپرسانی چین تائێستا كەمتەرخەمبوون لەوەی بانكە قەرزدارەكان ڕزگار بكەن یان پاكێجی ژیانەوەو هاندان دەستپێبكەن ،تێچووی ئەم كێشەیەو چاكردنەوەی لە زیادبووندایە لەكاتێكدا نەدانەوەی قەرزەكان لە زیادبووندایەو هێواشبوونەوەی ئابوریش قووڵدەبێتەوە. سیاسەتمەدارانی چین هەوڵەكانیان زۆر كەمەو وەك پێویست نیە بۆ ئەوەی ئابورییەكە لەسەر سكەی خۆی بڕواتو نەهێڵن بكەوێتە خوارەوە. ئەندرۆ تیلتن ،سەرۆكی بەشی ئابوری ئاسیا لە بانكی گۆڵدمان ساكس ،بە بلومبێرگی
وت“ :لەناو چیندا ئەوەی زۆر مایەی توڕەییە، ئەوەیە بانكە بچووكە قەرزدارەكانو كۆمپانیا حكومییە داراییەكان ،وردە وردە بەرەو مردنێكی هێواش دەڕۆن ،بەهۆی ئەوەی هیچ پشتیوانیەكیان لە پەكینەوە پێنەگەیشتووە”. سەرنجو مەترسیەكان لە هەموو شوێنێكی ئەو واڵتەدا دەركەوتوون لەم مانگانەی دواییدا متمانە بە بانكە بچوكەكان تەواو الواز بووە، ئەوەش لە كاتێكدایە بەرپرسانی بانكی ناوەندی كۆنترۆڵی هەندێ بانكیان كردووەو ڕێكیانخستونەتەوەو پارەیان خستۆتە ناو دوو بانكی تر تا لە مایەپووچبوون بپارێزرێن. چین ئابورییەكەی 40ترلیۆن دۆالرە، ئێستا بیر لەوە دەكاتەوە كۆمەڵێ بانك یەكبگرن هەتا سەقامگیری جێگیربێت. لە راپۆڕتی سااڵنەی چیندا كە لەم هەفتەیەی رابردوودا دەرچوو ،دەڵێت 586بانك لە كۆی چوار هەزارو 400بانك ڕیسكیان زیاترە لە ساڵی ڕابردوو ،مەترسیەكە لەوەدایە رێژەی خێزانە بەكاربەرەكان لە بەرزبوونەوەدایە بەراورد بەو داهاتەی بۆیان دەمێنێتەوە گەیشتۆتە لە %99.9لە ساڵی
2018دا كە پێشتر %93.4بووە. بانكی میللی خەڵكی چین ،زۆر دەمێكە ئاگادارە لەو ڕیسكەی لەسەر قەرزی كۆمپانیاكان هەیەو رێژەكەی بەرزبۆتەوە بەڕێژەی %165 تێكڕایی داهاتی ناوخۆ لەساڵی 2018دا. ئێستا وەبەرهێنەران گرەو لەسەر ئەوە دەكەن دەسەاڵتدارانی چین دەتوانن كێشەی دارایی چارەسەر بكەنو قەرزدانی دارایی بەردەوامبێت .ئەم مانگە حكومەتی چین قەواڵەی سیادی بە شەش ملیار دۆالر دەركردو زیاتر لە پێویست خەڵك فۆرمیان پێشكەشكرد بوو بۆ كڕینی قەواڵەكە ،بەرزبوونو دابەزینی بۆرسەی چین تاڕادەیەكی زۆر سەقامگیر بووە، لەسەرەتای ساڵی 2018وانە بووە ،بەهۆی ئەوەی هیوایەك هەیە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا بۆ شەڕە بازرگانیەكەی نێوانیان، هەندێ لە قەرزدەرە بچوكەكان دەتوانن ئەوە مسۆگەر بكەن كە دەتوانن چەند قەرزیان دەوێت وەریبگرن. بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا نیشانە هەیە كە وەبەرهێنەران هەر لەسەر قەراغە تیژەكەن، بەم دابەزینە خێراكەی لە رۆژی هەینیدا
ڕوویدا لە بۆرسەی هۆنگ كۆنگ ،دوایی هەموو بۆرسەكانی چینی گرتەوە بە ڕێژەی لە ،%2.6 ئەمەش بەهۆی ئەوەی تائێستا ئاراستەیەك نیەو وەبەرهێنەران سەریان لێشواوە. بانكی ناوەندی چینو رێكخەرەكانی تر، بە زۆر فەرزی دەكەن بەسەر ئەو بانكانەی كێشەیان هەیە دەبێت سەرمایە زیادبكەنو قەرزە خراپەكان كەمبكەنەوەو قازانجی هاوبەش دیاریبكەنو بەڕێوەبەرەكانیان بگۆڕنو پاكێج ئامادەبكەن بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ بانكەكانی تردا یەكبگرن بەتایبەتی دەزگا داراییە بچووكەكانو چیان پێویستە داوای بكەن تا حكومەت یارمەتیان بدات. هەفتەی رابردوو لیژنەی داراییو پێشكەوتن بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆك وەزیران “لیۆ هی” داوای كرد ڕێگای تر بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی سەرمایە زیادبكرێتو بانكە بچوكەكان میكانیزمێك دابنێن تا كێشەكان چارەسەر بكەنو دووبارە نەبنەوە. بەرپرسانی چین داوای ئەوەیان كرد هەوڵبدرێت پارێزگاری لە پشك هەڵگرەكان بكرێت بەتایبەتی وەبەرهێنەرانی تاكو كەسی، لە چاالكیەكاندا وا دەردەكەوێت سیولەی زیاتر نەكرێتە ناو بازاڕی پشكەكانی چینەوە . بەاڵم یەكێك لە نیشانەكانی هەفتەی رابردووی وەزیری دارایی چین سەرنجێكی زۆری هەبوو كاتێك وتی“ :ئابوری چین بەرەو خوارەوە دەڕواتو داوای لە حكومەتە لۆكاڵیەكان كرد پەلە بكەن لە دانانی پارە بۆ پڕۆژەكانی ژێرخان” .ئەم جووڵەیە جارێكی تر الیتەكەی خستۆتەوە سەر بەرپرسانی چین كە تووشی گێژاو بوون ،لەوانەیە ئەم پێوەرانە بتوانن یارمەتی ئابوریو دارایی چین بدەن بۆ سەقامگیری لە ماوەیەكی كورتخایەندا، بەاڵم ڕیسكەكە لەوەدایە واڵتەكە زیاتر بەرەو قەرزداری دەڕوات. دەسەاڵتداران هەوڵی ئەوەیانداوە زیاتر دیسپلین بخەنە ناو بازاڕەوە ،بەاڵم هەر جارێك توندبووبن زیاتر بازاڕ ترساوە ،لەبەرئەوە هاتونەتە دواوە“ ،مایكڵ پیتز” پڕۆفیسۆر لە داراییدا لە زانكۆی پەكین ،وتی“ :هەتا درەنگ ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت بازاڕ زیاتر دەشێوێتو چارەسەرەكەی زیاتر بەئازارتر دەبێت”.
پرۆژە یاسای چاكسازیی كە لە خولی رابردوو پەسەندكراو دواتر گەڕێنرایەوە پەرلەمان بەهۆی هەبوونی تێبینی لەسەری ،لە چوارچێوە گشتیەكەی هەنگاوێكی باشە بە ئاراستەی چاكسازیی لە موچە ،لە ئێستادا حكومەت بە هەماهەنگی دامەزراوە جیاجیاكانی لیژنەیەكی بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژەكەی خولی رابردوو پێكهێناوە ،بۆیە لێرەدا چەند تێبینیەك لەسەر بنچینەی پرۆژە یاساكە كە لە سایتی پەرلەمانی كوردستان باڵوكراوەتەوە دەخەینەروو: مادەی یەكەم ،بڕگەی یەكەم تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە بنەماكانی یەكسانی و دادپەروەری و شایستەبوون پێوەرن بۆ پێدانی موچە ،جێبەجێكردنی ئەو خاڵەش بەوە دەبێت ،هەر موچە خۆرێك كە موچە لە حكومەتی هەرێم وەردەگرێت پێویستە بەشی الیەنی كەمی پێداویستیەكانی ژیانی بكات، بەتایبەت ئەگەر كەسەكە كرێچی بێت ،يان بارودۆخی تایبەتی هەبێت، پێویستە ئەو موچەیە بەس بێت بۆ ئەوەی بتوانێ كرێی خانووەكەی و پێداویستیەكانی تری پێ جێبەجێ بکات ،بەو پێیەی بیمەی تەندروستی نیە پێویستە بایی ئەوەش بكات كە بتوانێ خەرجی نەخۆشخانە بدات، واتە سەرەنجام هەر موچەخۆرێك بەو موچەیەی وەریدەگرێت و پێویستی بە ئیشی دووەم نەبێت پێداویستیەكانی رایی بكات ،بەپێچەوانەوە ئامانجی ئەو بڕگەیە نایەتە دی ،رەنگە ئێستا هێنانەدی ئەو خاڵە ئاسان نەبێت ،بەهۆی زۆری ژمارەی مووچەخۆران و الوازی سیستەمی تەندروستی و نیشتەجێكردن و بوارەكانی تر ،بەاڵم لە راستیدا پێویستە لە دوورمەودا بەو روانگەیە سەیری پێدانی موچە بكرێت ،بۆ ئەوەی فەرمانبەر پەنا نەبات بۆ كاری دووەم كە دواجار دەرفەت لەبەردەم تازە دەرچووان كەمدەكاتەوە. مادەی سێیەم ،یەكەم لەو بڕگەیە ئاماژە بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی فیدراڵ ژمارە ( )9كراوە ،ئێمە پێمانوایە یاسای خانەنشینی عێراق بنەمای دادپەروەری تێدا وەك پێویست رەچاو نەكراوە ،راستە بەو پێیەی %80ی داناوە بۆ خانەنشینی پلە تایبەت ،بە مەرجی تەمەن و خزمەت .كە ئەوەش دووجار ناعەدالەتی دەخولقێنێت ،چونكە موچەخۆرێكی ئاسایی ئەگەر بە %80ی موچەكەی خانەنشین بێت ،جیاوازیەكی گەورەی هەیە لەگەڵ پلە بااڵیەك كە بەهەمان رێژەی موچەكەی خانەشین دەبێت ،ئەوە دەرگایەكی گەورەتر لەسەر ناعەدالەتی موچە دەكاتەوە. بۆیە بۆ كەمكردنەوەی ئەو بۆشاییە دەكرێت رێگا چارەسەری تر بگیرێتەبەر بۆ راستكردنەوەی ئەو السەنگیە ،بە دیدی ئێمە پێویستە خانەشینی لە %50ەوە دەستپێبكات تا %80بۆ سەرجەم فەرمانبەران، واتە پلە تایبەتەكان كە موچەیان زۆرە بە رێژەی %50ی موچەكانیان خانەشین بكرێن ،دوای تێدابوونی مەرجەكان ،هەروەها پلە ئاساییەكان بەگوێرەی كەمبوونەوەی موچەكانیان ئەو رێژەیەی پێی خانەنشین دەبن بەرز بكرێتەوە تا رێژەی .%80 مادەی شەشەم لەو مادەیە بەخشینی موچەی خانەنشینی و هەر ئیمتیازاتێكی تری دارایی بەستراوەتەوە بە تۆماری بایۆمەتری ،بەگوێرەی بەدواداچوون تۆماری بایۆمەتری تەنیا لەیەك بوار سەركەوتوو بووە كە دوو موچەی و سێ موچەیی ئاشكرا كردووە بۆ هەمان كەس ،ئەوانی تر كە پێیان دەوترێ بندیوارو ناشایستە سیستەمەكە سەركەوتوو نەبووە لە ئاشكراكردنیان ،بۆیە پێویستە پێوەرەكان توندتر بكرێن بۆ ئەوەی خەڵكی ناشایستە دەربهێندرێن ،ئەو خاڵەش یەكێكە لەو بابەتانەی كە زۆرترین گفتوگۆی لەسەرە ،ئایا دواجار چۆن موچەی بەشێكی خەڵك دەبڕدرێت ،كە هەیانە بە دەیان ساڵە ئەو پارەیە وەردەگرێت، جێبەجێكردنی ئەو مادەیە جورئەتی سیاسی دەوێت ،هەروەها رێكەوتن و پشتیوانی هەموو الیەكی پێویستە ،وەك دەبینین یەكێتی بۆ نەچونە ژێر باری ئەو خاڵە ئەوە بە پاساو دەهێنێتەوە كە موچەخۆرانی ئەوان راستە بەشێكیان كێشەی یاساییان هەیە ،بەاڵم پارتیش موچەخۆری نایاسایی هەیەو چارەسەركراون ،ئەوەش زۆر مشتومڕ هەلدەگرێت كە دواجار سەر لەكوێ دەردەهێنێت. فەسڵی شەشەم ،مادەی یانزەهەم ئەو مادەیە یەكێكە لەو بابەتانەی كە زۆرترین قسە هەڵدەگرێت، بەگوێرەی مادەكە بێت بەشێك لە فەرمانبەران دەرماڵەكانیان دەبڕدرێت، بەو پێیەی كە بەشێوەی فعلی خزمەت لە بواری ئەرك و چاالكی تەكنیكی ناكەن ،بڕینی هەر دەرماڵەیەك كاردانەوەی خراپی لێدەكەوێتەوە بۆ پشتیوانی خەڵك بۆ پرۆژەی چاكسازی ،چونكە بەگشتی موچەی فەرمانبەران بە بەراورد لەگەڵ پێداویستیەكانیان وەك پێویست یەك ناگرێتەوە ،بەتایبەت دوای سااڵنێكی قەیرانی دارایی و پاشەكەوتی موچە كە خەڵك كەوتۆتە ژێر فشاری دارایی .بۆیە پێویستە ئەو مادەیە هەڵبگیرێت یان زیاتركردنی موچەی كارمەندانی تەكنیكی بێت، بەپێچەوانەوە خەڵك پێی وادەبێت ئەوە بە یاسایی كردنی پاشەكەوتی موچەو بڕینیەتی ،چونكە لەبیرمان نەچێت نزیكەی %57ی ئەو موچەی فەرمانبەران وەریدەگرن بریتیە لە دەرماڵە بەشێوە جۆراوجۆرەكانی. بەگشتی پرۆژە یاساكە ئەگەر پەسەند بكرێت و دواتر جێبەجێ بكرێت دەكرێت دەبێتە هەنگاوی یەكەمی پرۆسەی چاكسازی لە كابینەی نۆیەم ،بەاڵم ئەگەر حكومەت و پەرلەمان لەوە شكست بهێنن ئەوە كاریگەری لەسەر قۆناغەكانی دواتری هەوڵەكانی چاكسازیش دەبێت.
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
10
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
کەیسەکەى دیناستى سەرهەڵدەداتەوە
داواى قەرەبووى ملیارێک و 600ملیۆن دۆالر لە هەرێم دەکات ئەنوەر کەریم هەرچەندە ئاشتى هەورامى بە بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى کوردستانى وتووە کەیسى کۆمپانیاى دیناستى بۆ نەوت و گاز داخراوە ،بەاڵم مانگى رابردوو جارێکى تر ئاگادار کراوەتەوە لەبەردەم دادگادا ئامادە بێت ،کە کۆمپانیاکە داواى قەرەبووى ملیارێک و ٦٠٠ملیۆن دۆالر لە هەرێم دەکات. کۆمپانیای دیناستی پترۆلیۆم لە سلێمانی جێگیر کراوەو بە یاسایی کۆمپانیای ڕسپۆلی ئیسپانی کڕیوە ،کە لە دوو کێڵگەی نەوتی تۆپخانەو کوردئەمیر کاردەکات. بەگوێرەی راپۆرتێکى گۆڤارى ئۆیل پرایزى ئەمریکى ،مامەڵەی نێوان دوو کۆمپانیای دیناستی و ڕسپۆل بە گوێرەی یاسا دەرکراوەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم کراوەو کە پێشتر لەژێر دەسەاڵتی ئاشتی هەورامی وەزیرى سامانە سروشتیەکان بوون ئێستا ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانە. کەیسی سکااڵکەی کۆمپانیای دیناستی دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شەخسی ئاشتی هەورامی لە دادگای شاهانەى بەریتانیا لە لەندەن تۆمارکراوە، لە کەیسەکەدا کۆمەڵێک تۆمەت تۆمارکراون
وەک :کاری نایاسایی ،چاوچنۆکی و هەڕەشە و تۆقاندن. لە سکااڵکەدا باس لەوەکراوە گوایە
کەسانێک لە حکومەت و لە دوو حیزبی دەسەاڵتداری هەرێمدا هەن هەر لە وەزیری ئەوکاتی سامانە سروشتییەکان و چەند
بەرپرسێکی بااڵی تر داوای پشکی خۆیانیان کردووەو کۆمپانیاکەش نەیداوە .ئەو پشکەش کە داوا کراوە لەنێوان 2٠بۆ 3٠
لە سەدی مامەڵەکە بووە ،بۆیە ڕێگرییان کردووە لە مامەڵەکەو مامەڵەی نێوان دوو کۆمپانیا بەریتانی و ئیسپانیهكهی پەکخستووە. یەکەمجار سکااڵکە لە 14ی مانگی ئابدا لە دادگای شاهانەی لەندەن تۆمارکراو تا کۆتایى مانگى رابردوو ئاشتی هەورامی بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى ئاگادارکردوەتەوە ئەو کەیسە داخراوەو کۆتایی پێهاتووە ،بەاڵم کۆتایى مانگى رابردوو لە فڕۆکەخانەی هیسرۆ ئاشتی هەورامی نامەی دادگای شاهانەی لەندەنی دەدرێتە دەست بۆ ئەوەی ئامادەیى دانیشتنی دادگا بێت ،بەپێى ئۆیل پرایز. کاتی ئەوە هاتووە ئاشتی هەورامی بەرپرسانى هەرێم ئاگادار بکاتەوە کەیسەکە دانەخراوەو لەهەوڵى ئەوەدایە کەیسەکە دوابخات یان دادگاکە بگۆڕێت بۆ دادگایەک کە زیاتر نزیک بێت و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت. بەپێى ماڵپەرى ئۆیل پرایسى ئەمریکى، لە هەموو حاڵەتەکاندا حکومەتى هەرێم رووبەڕووى داوایەکى یاسایى کۆمپانیاى دیناستى بووەتەوە کە داواى قەرەبووى یەک ملیارو ٦٠٠ملیۆن دۆالر دەکات و ئەگەریش زۆرە بڕیارى دادگا لە بەرژەوەندى کۆمپانیاکە بێت. ئەمە یەکەمجار نیە ئاشتی هەورامی هەڵەی وا گەورە دەکات و پابەند نابێت
سکااڵکەی دیناستی دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شەخسی ئاشتی هەورامی لە دادگای شاهانەى بەریتانیا لە لەندەن تۆمارکراوە بە یاساکانەوەو کەرتی نەوت و گازی کوردستانی تووشی کێشەی گەورە دەکات، وەک ئەوەى پێشتر لە کەیسى دانا غازو هاوبەشەکانی روویداو بە زیانی گەورە لێى هاتە دەرەوەو خەڵكی کوردستان باجی گەورەیان دا.
عەزیز عەلی ،شارەزای ئابووری:
حكومەتی هەرێم هیچ دامەزراوەیەكو سندوقێكی خانەنشینی نیە زەمەن :مادەی 27ی خانەنشینی ساڵی 2٠٠٦چۆن پێناسەی خانەنشینی دەكات؟ عەزیز عەلی :لە مادەی یەكی یاساكەدا بەم شێوەیە پێناسەی خانەنشینی دەكات ،خانەنشین ئەو كەسەیە ،لە ئەنجامی خزمەتێكی وەزیفی بەگوێرەی یاسای خانەنشینی مەدەنی خانەنشینی سەربازی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ خانەنشین كراون، خانەنشینی دەستەبەری كۆمەاڵیەتیش لە یاسای ژمارە 39ی ساڵی 1971ی دەوڵەتی عێراقی پێناسەی بۆ كراوە كە خانەنشینكردنی كرێكاران ،پلە تایبەتەكان ،كە بەشێوەی دەوری پۆستێكیان وەرگرتووە خانەنشین دەكرێن ،بەاڵم بەپێی یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2٠٠7ی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند كراوە ،كە سەرجەم پێشمەرگە دێرینەكانی سااڵنی 19٦1و ساڵی 1991تا ساڵی 2٠11خانەنشین دەبن، بەدەر لەو وادەیە هەرچی خانەنشین بكرێت نایاساییە ،كە پێشمەرگەی كەمئەندام ،بەهەمان ساڵو خزمەتی خانەنشین دێرینەكان پێشمەرگە دەكرێت ،لەگەڵ ئەوەشدا پێناسەی خانەنشینی ساڵی 2٠٠٦و ساڵی 2٠14 بەم شێوەیە گۆڕانكاری تێدا كراوە، دەڵێت ،فەرمانبەران ٦3ساڵی تەواو كردبێتو لەكاتی نەخۆشیو مردندا لەكاتی وەزیفەی دەوری خانەنشین دەكرێت ،كرێكارانیش دەبێت لە %1٠ی موچەكەیان بدەنە حكومەت ،پارێزەرانو رۆژنامەنووسانیش ،دەبێت بەشداربن بە رێژەی %1٠موچەكەیان لە سندوقی خانەنشینی دابنێن ئەوكات خانەنشینی دەیانگرێتەوە. زەمەن :یاساكە ناونراوە یاسای خانەنشینی یەكگرتوو چۆن هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە؟ عەزیز عەلی :یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە 27ی ساڵی 2٠٠٦ سەرجەم فەرمانبەرانو موچەخۆرانی عێراقو بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە ،تا ئێستا هەرێم بەم یاسایە كاردەكات رێژەی %7ی موچەی بنەڕەتی بڕاوە لە فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سندوقی خانەنشینی ،بەاڵم یاسای خانەنشینی یەكگرتوو هەموار كراوە بە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە 9ی ساڵی ،2٠14كەچی تائێستا حكومەتی
عێراق بەم یاسایە كاردەكاتو پەرلەمانی كوردستان قسەی لەسەر چەند مادەو بڕگەیەكی كرد ،بەاڵم بەداخەوە
یاسای خانەنشینی یەكگرتوو سەرجەم فەرمانبەرانو موچەخۆرانی عێراقو بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە
عەزیز عەلی ،شارەزای ئابووری دەڵێت: حكومەتی هەرێم هیچ دامەزراوەیەكو سندوقێكی خانەنشینی نیەو خانەنشینی هەرێم زۆربەیان نایاسایینو حیزب خانەنشینی كردوون بە پلەی تایبەت. عەزیز عەلی ،لەم چاوپێكەوتنەی “زەمەن”دا روونكردنەوە دەدات لەسەر هەمواری یاسای خانەنشینی ژمارە 9ی ساڵی 2014ی حكومەتی عێراقو دەڵێت: ناكرێت حكومەتی هەرێم بۆ كەمكردنەوەی تەمەنی فەرمانبەرانی خانەنشین كراو كار بە یاسای خانەنشینی نوێی عێراقی بكات، بەاڵم خاڵەكانی دیكەی پەراوێز بخات”.
یاساكە هەموار
سازدانی :مەزهەر كەریم
نەكاتەوە
سەرجەم فەرمانبەرانو خانەنشینانی هەرێم لەسەرجەم مستەحەقاتی ئەم یاسایە بێبەشن. خانەنشینی تەمەنی زەمەن: كەمكراوەتەوە لە ٦3ساڵەوە بۆ ٦٠ ساڵ ئایا كاریگەری دەبێت لەسەر ڕەخساندنی هەلی كار؟ عەزیز عەلی :حكومەتی عێراق لە پەرلەمانەوە لە مادەی 1٠ی خانەنشینی یەكگرتووی ساڵی 2٠14 تەمەنی خانەنشینی كردووە بە ٦٠ ساڵ ،لەبەرئەوەی حكومەتی عێراق 2٠2٠٠٠هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت، بەمەرجێك فەرمانبەری خانەنشین كراو دەبێت 25ساڵ خزمەتی هەبێت لەگەڵ ئەوەشدا موچەی 12مانگی فەرمانبەر بەبێ دەستكاری وەردەگرێت ،لەگەڵ شەش موچەی خانەنشینكردنیدا مانگی پێشەكی وەردەگرێت موچەی خانەنشینیەكەی لە چوار سەد هەزار كەمتر نابێت. زەمەن :بۆچی تائێستا نە حكومەتو نە پەرلەمانی كوردستان هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە لەسەر یاسای نوێی خانەنشینی یەكگرتوو؟ عەزیز عەلی :حكومەتی عێراق دامەزراوەیەكی گشتی خانەنشینی هەیە
كە موچەی سەرجەم خانەنشینان لەم دامەزراوەیە دابەش دەكرێت ،حكومەتی هەرێم هیچ دامەزراوەیەكو سندوقێكی خانەنشینی نیە ،لەگەڵ ئەوەشدا خانەنشینی حكومەتی عێراقی بە یاسای خانەنشینی وەردەگیرێت ،بەاڵم خانەنشینی هەرێم زۆربەیان نایاسایینو حیزب خانەنشینی كردوون بە پلەی تایبەتو سەربازیی ،ماوەی دوو ساڵە پڕۆژەی چاكسازی لە پەرلەمانە ،بەاڵم بەهۆی ئەوەی زۆرینەی كادیرەكانی حیزب بە نایاسایی خانەنشین كراون ئەو پڕۆژەیاسایە ناچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. زەمەن :ئەگەر پڕۆژەیاسای ژمارە 9ی ساڵی 2٠14جێبەجێ بكرێت دەبێتە هۆی بارگرانی بۆ سەر حكومەتی هەرێم؟ عەزیز عەلی :لە مادەی 8ی پڕۆژە یاساكەدا كە تایبەتە بە سندوقی خانەنشینی تاوەكو ئێستا لە هەرێم دانەمەزراوە ،دەبێت وەك عێراق دامەزراوەیەكی خانەنشینی لە هەرێم هەبێت ،تا هەموو ئەو موشتەقاتانەی لە یاساكەدا هاتووە ئەو سندوقە دابینی بكات بەبێ جیاوازی ،ئەوكات نابێتە بارگرانی بۆ سەر بودجە، چونكە فەرمانبەرانێك خانەنشین دەبن
ناكرێت حكومەتی هەرێم تەمەنی خانەنشینی كەمبكاتەوەو
هیچ پەیوەندیەكیان بەسەر موچەی حكومەتەوە نابێت ئەو دامەزراوەیە سەرجەم موچەی خانەنشینان دابین دەكات. زەمەن :كێ بەرپرسیارە لە هەرێم لە جێبەجێنەكردنی یاسای ژمارەی 9ی ساڵی 2٠14ی حكومەتی عێراق؟ عەزیز عەلی :ماوەی پێنج ساڵە خانەنشینانی هەرێم لەو مشتەقاتانە بێبەش كراون بە موچەو مینحەیەكی كەم خانەنشین دەبن ،پەرلەمانو حكومەتی هەرێم چەند بڕگەیەكیان ئاماژە پێكردووە لە پەرلەمانی كوردستان ،بەس قسە بووە هیچی لە بەرژەوەندی خانەنشینان نەبووە، دەبێت پەرلەمانی كوردستان زۆر بەخێرایی كار لەسەر یاسای خانەنشینی ژمارەی 9ی ساڵی 2٠14بكاتو وەكو خۆی پەسەندی بكەن ،ناكرێت حكومەتی هەرێم تەمەنی خانەنشینی كەمبكاتەوەو یاساكە هەموار نەكاتەوە بە یاسای خانەنشینی حكومەتی عێراقی ساڵی ،2٠14كە كۆمەڵێك بڕگەو یاسای تێدایە لە پڕۆژەیاسادا كە سەرجەمیان لە خزمەتی خانەنشیناندان وەك: بڕینەوەی خانەنشینی بۆ كەرتی تایبەت، نەهێشتنی جیاوازی موچەی خانەنشینی
لەنێوان كەرتی گشتیو كەرتی تایبەتدا، بەخشینی پاداشتی خزمەت بۆماوەی دوانزە مانگ بە سەرجەم موچەو دەرماڵەوە جگە لە پارەی موچەو وەرگرتنی مۆڵەت بۆ كراوە بۆ ماوەی شەش مانگ ،كۆكردنەوەی ماوەی مۆڵەتی كۆكراوە كە زیاد بووە ،لە 18٠ ڕۆژ خزمەت ،ئاسانكاری گواستنەوەی كارمەندان لە كەرتی تایبەتەوە بۆ كەرتی گشتی بەپێچەوانەشەوە لەگەڵ بڕینەوەی موچە بۆ ئەو كەسانەی لەكاتی كاردا توشی بەركەوتن دەبن، خانەنشین كردنی بێوەژنی خاوەن 15 ساڵ خزمەت بۆ ئەوانەی خاوەن سێ منداڵن تەمەنیان لەخوار 18ساڵەوەیە، داننان بە خزمەتی پێشمەرگە بەشداری هەموو شۆڕشی گەلی كوردی كردبێت، بڕینەوەی موچە بۆ كەسوكاری لەكاتی گرێبەست فەرمابەرانی مردنیدا ،بەخشینی دەرماڵەی گرانی ژیان بەڕێژەی لە %1بۆ هەر ساڵێك بە خزمەتی خانەنشینی بۆی هەژمار دەكرێت ،هەر فەرمانبەرێك خزمەتی وەزیفیەكەی بگاتە چل ساڵ %1٠٠ی موچەی بنەڕەتیەكەی وەك موچەی خانەنشینی وەردەگرێت .چەندین بڕگەی دیكە كە لە یاسا نوێكەدا ئاماژەی پێدەكرێت.
خانەنشینانی هەرێم زۆربەیان نایاسایینو حیزب خانەنشینی كردوون
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )46سێشەممە ٢٠١9/١٢/١٠
ن�� ڵ ��ودەو �ڵ�ە ت��ی
9
ـــــتییەکانی 12/12ی بەریتانیا نوێنەر هەڵبژێرن لەو ناوچەیەی لێی نیشتەجێن. هەموو کەسێکی سەروو تەمەن ١٨ساڵ مافی دەنگدانی هەیە ،بەو مەرجەی ناوی لە تۆماری دەنگدەراندا هەبێت و هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانی بێت. هەمیشە کەسانی بە تەمەن زیاتر بەشداری پرۆسەکە دەکەن بە بەراورد بە کەسانی گەنج ،بۆ نمونە لە هەڵبژاردنە گشتیەکانی ساڵی ٢٠١٧دا تەنیا ٥٩لە سەدی ئەوانەی دەنگیان دابوو تەمەنیان لە نێوان ٢٠بۆ ٢٤ساڵیدا بوو ،لە بەرامبەردا ٧٧لە سەدی ئەوانەی بەشداری دەنگدانیان کردبوو تەمەنیان لە نێوان ٦٠بۆ ٦٥ساڵیدا بووە. بەشێوەیەکی گشتی ناوەندەکانی دەنگدان لە قوتابخانە و کەنیسەو شوێنە گشتییەکانی دیکە دادەنرێن و دەنگدەران دوای دیاری کردنی ناوی کاندیدێک ،کاغەزی تایبەت بە دەنگدان دەخاتە نێو سندوقێکی تایبەتەوە.
میکانیزمی دیاریکردنی براوەکان
دەنگدان لە هەڵبژاردنە گشتییەکەدا چۆن ئەنجام دەدرێت؟
نزیکەی ٤٦ملیۆن کەس لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی ئەو واڵتەدا مافی دەنگدانیان هەیە و هەر یەکێکیان بۆیان هەیە یەک
هەر کاندیدێک زۆرترین دەنگ بە دەستبهێنێت دەبێتە خاوەنی کورسییەک لە ئەنجومەنی گشتی بەریتانیدا .هەربۆیە کاندیدەکان دەبێت زۆرترین دەنگی دەنگدەر کۆبکەنەوە زیاتر لەوەی کە رکابەرەکەی لە هەمان بازنەی هەڵبژاردندا بە دەستی هێناوە. هەندێجار کاندیدی براوە پێویستی بە نیوەی دەنگی دەنگدەرانی بازنەی هەڵبژاردنەکە هەیە. زۆرینەی کاندیدەکان سەر بە پارتێکی سیاسین لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک کاندیدی سەربەخۆش لە هەڵبژاردنەکەدا هەن. هەر پارتێکی سیاسی نیوەی کورسی پەرلەمانی بەریتانیای بە دەستهێنا ،واتە ٣٢٦کورسی ،دەبێتە براوەی هەڵبژاردن و لە الیەن شاژنی بەریتانیاوە رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت.
ئەگەر هیچ پارتێک نەیتوانی زۆرینەی کورسییەکان بەدەستبهێنێت ئەوا دەتوانێت لەگەڵ پارتێکی دیکە یان زیاتردا هاوپەیمانی پێکبهێنن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.
لە هەڵبژاردنی ٢٠١٧دا چی روویدا؟
لە ساڵی ١٩٢٢وەوە ،هەموو هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا تەنیا دوو پارتی سیاسی تێیدا براوە بوون ،ئەوانیش یان پارتی کرێکاران بووە یاخود پارتی پارێزگاران. لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧هەردوو پارتی سەرەکی ژمارەیەکی باشی دەنگی دەنگدەرانی بەریتانیایان بە دەستهێنا ،بەاڵم نەیانتوانی بە تەنیا حکومەت پێکبهێنن ،لەو کاتەدا پارتی پارێزگاران کوتلەی زۆرینە بوون ،بەاڵم کورسیەکانیان بەشی پێکهێنانی حکومەتی نەدەکرد هەربۆیە لەگەڵ پارتی یەکێتی دیموکراتی بەریتانیا کابینەی هاوبەشی پێکهێنا. هەر لەو چوارچێوەیەدا لە ساڵی ٢٠١٧وە هەردوو پارتی سەرەکی پارێزگاران و کرێکاران دەنگەکانیان زۆر کەمی کردووەو لە بەرامبەردا پارتی دیموکراتی ئازادیخواز دەنگەکانی زیادیان کردووە. هەڵبژاردنی گشتی رۆژی ١٢ی مانگ بۆ دیاریکردنی نوێنەرانی ژووری یەکەمی پەرلەمانە کە پێی دەوترێت ئەنجومەنی گشتی بەریتانی ،هەرچی ژوری دووهەمە کە بە ئەنجومەنی لۆردات ناودەبرێت، ئەندامەکانی بە هەڵبژاردن دیاری ناکرێن بەڵکو لەالیەن شاژنەوە دیاری دەکرێن.
لە ساڵی ٢٠١٧وە هەردوو پارتی سەرەکی پارێزگاران و کرێکاران دەنگەکانیان زۆر کەمی کردووەو لە بەرامبەردا پارتی دیموکراتی ئازادیخواز دەنگەکانی زیادیان کردووە
کێ دەتوانێت خۆی کاندید بکات؟
هەموو کەسێکی سەروو ١٨ساڵ دەتوانێت خۆی کاندید بکات ،بەو مەرجەی خاوەنی رەگەزنامەی بەریتانی بێت و لە کەرتی حکومی و دادوەری و پۆلیس و سوپادا کارمەند نەبێت ،هەروەها زیندانیش
نەبێت. هەموو کاندیدێک پێویستە لەسەری ٥٠٠ پاوەن گرەنتی دابنێت لە بانکێکدا ،کە ئەگەر
نەیتوانی ٥لە سەدی دەنگەکانی بازنەی هەڵبژاردنەکەی بە دەستبهێنێت ئەوا بۆی ناگەڕێنرێتەوە.
کەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەردەچێت؟
دەنگدان رۆژی ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩بەڕێوەدەچێت لە کاتژمێر ٧ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ کاتژمێر ١٠ی شەو، ئەنجامەکانیش یان هەمان شەو یاخود رۆژی دواتر ئاشکرا دەکرێت. کاتێک پارتی براوە دەستنیشان دەکرێت پێویستە لەسەر سەرۆکی پارتەکە بچێتە کۆشکی شاهانەی پاکینگهام بۆ ئەوەی داوا لە شاژن بکات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت. دوای رەزامەندی شاژن (زیاتر شتێکی رۆتینییە) سەرۆکی پارتی براوە دەچێتە خانوی ژمارە ١٠لە شەقامی داونینگ کە بارەگای ئەنجومەنی وەزیران و شوێنی نیشتەجێی سەرۆکی حکومەتیشە.
کاندیدێکی کورد لە هەڵبژاردنە گشتیەکانی بەریتانیا
ئیبراهیم دوگوز گهنجێکی کوردی باکوری کوردستانەو کاندیده لهسهر لیستی پارتی کرێکارانی بهریتانی بۆ ههڵبژاردنهکانی ١٢ی ئهم مانگه ..ههرچهنده خهڵکی بهریتانی زیاتر بههۆی ههڵوێسته مرۆییهکهیهوه له کاتی کاره تیرۆریستیهکانی لهندهن که ئیبراهیم دهرگای چێشتخانهکهی خۆی کردبۆوه و ڕێگهی دابوو خهڵک بهبهالش نان بخۆن ،دهیناسن ،بهاڵم ئهو کوڕێکی چاالکی سیاسی و ئهندامێکی پڕ وزهی پارتی کرێکارانی بهریتانیه .هاوکات کاندیدی ناوچهی وێست برۆمویچ ئیستە. ئیبراهیم لهگهڵ پارتهکهی دهیانهوێت پارهی خوێندنی زانکۆ نههێڵن و بهریتانیا له یهکێتی ئهوروپادا بمێنێتهو (ئهم خاڵهیان ههموو حیزبهکه لهگهڵیدا نییه).
زۆریی ئاگرکەوتنەوەو کەمیی ئاگرکوژێنەوە محەمەد ئەلرومەیحی ئێمە خۆمان ئامادە دەکەین بۆچوونە ناو دەیەیەکی نوێوە ،هاوکات ماڵئاوایی لە دەیەیەکی دیکە دەکەین کە پڕبوو لە رێژەیەکی بەرز لە ملمالنێ و کێشمەکێشی نێو کۆمەڵگەو دەتوانین زۆر بە ئاسانی بە دەیەی “عەرەبی”ی شڵەژاو وەسفی بکەین، بەاڵم ئایا سەبارەت بە دیمەنی گشتی عەرەب لە دەیەی داهاتوودا پێشبینی چ رووداوگەلێک دەکەین؟ دەتوانین ئەوەی پێشبینی دەکەین کورتی بکەینەوە لە گوزارشتێکدا “زۆری ئاگرکەوتنەوەو کەمی ئاگرکوژێنەوە” ،کەمی ئاگرکوژێنەوە لەبنەڕەتدا لە کەمی بەرگری تێگەیشتنەوە سەرچاوە دەگرێت ،کە نوخبەیەکی فراوانی بڕیار بەدەستانی پێ دەناسرێتەوە ،سەبارەت بە کاریگەری ئەو گۆڕانکارییە کۆمەاڵیەتیانەی لە ستراکچەری کۆمەڵگە عەرەبییەکاندا روویانداوە ،لە ئەنجامی دەخالەتکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هۆکارە لۆکاڵی و جیهانییەکان. 10ساڵی رابردوو ئاسان نەبوو ،بەڵکو سەرەتاکانی بریتی بوون لە چەندین گۆڕانکاریی ریشەیی لە ژمارەیەک لە واڵتانی عەرەبیدا ،کە کودەتا بوو بەسەر شتە باوو پێشبینیکراوەکاندا ،بەهۆیەوە بەشێوەیەک لە شێوەکان کاریگەری لەسەر زۆرینەی کۆمەڵگەکانی ناوچەکە بەجێهێشت و وایکرد ئەو کۆمەڵگایانە ریزبەندییە سیاسی و کۆمەاڵیەتی و ئابورییەکانی بۆ دەیەییەکی تەواو دیاری بکات .بە درێژایی دەیەیی رابردوو هەڵمەتە میللیە کورت و خێراکان لە هەر یەکە لە تونس و میسرو لیبیا بەردەوام بوو، سوریاش بوو بە شوێنی “ سیاسەتی خراپ بە پلەی ئیمتیاز” ،لە سوریا تەنها هاواڵتیانی نەکوژران و نەچەوسێنرانەوە ،بەڵکو شکۆو خودی سەروەری واڵتیش شکێنرا ،کۆتایی دەیەی رابردووش بەردەوامیدان بوو بە داخوازییە سیاسی و جەماوەرییەکان ،وەک ئەوەی لە سودان روویداو ئەوەشی لە عێراق و لوبنان و یەمەن و جەزائیرو تونس و تەنانەت ئێرانیش روودەدەن. لە سەرەتای سەدەدا کورتهێنانێکی ترسناک هەبوو لەالیەن نوخبەی عەرەبییەوە سەبارەت بە تێگەیشتنی رووداوەکان. بەشێوەیەک نەمانزانی چۆن خوێندنەوە بۆ دیمەنە کۆمەاڵیەتیە گۆڕاوەکان بکەین، هەروەها نەمانزانی چۆن خوێندنەوە بپ ئەو گۆڕانە ریشەییانە بکەین کە لە تەونی
کۆمەاڵیەتی نیشتمانیدا روویاندابوو ،هەروەک زۆر کەمتەرخەمانە مامەمەڵەمان کرد لەگەڵ ئەو گۆڕانە بونیادی و رۆشنبیریانەی روویاندابوو. بۆ ئەوەی لە داینامیکیەتی ئەو گۆڕانکاریانە بگەین ،نمونەیەکی رۆژئاوایی بەرچاو دەهێنینەوە ،کە لە فەرەنسا روویداوە، لە دوای هەڵمەتە سەربازییەکەی ناپلیۆن لە سەدەی نۆزدەدا بۆ سەر روسیا ،فەرەنسا بە تێکشکاوی لەو جەنگە هاتە دەرەوە ،ئەگەرچی سوپای فەرەنسا توانی بچێتە ناو مۆسکۆی پایتەختی روسیاوە .لەو جەنگەدا فەرەنسا لە رواڵەتدا وەک هێزێکی سەرکەوتوو دەرکەوت، بەاڵم دواتر بە تێکشکاوی خاکی روسیای بەجێهێشت .یەکێک لە کەسایەتییەکانی فەرەنسا لەو دەمەدا وتی“ :شکانی فەرەنسا بەهۆی کەمی هێز و چەک و تەقەمەنییەوە نەبوو ،بەڵکو بەهۆی تێنەگەیشتنیانەوە بوو لە کۆمەڵگەی بەرامبەر ،کە بەوهۆیەشەوە بڕیارە چارەنوسسازەکانیان بەبێ خەماڵندنو بەبێ رەچاوکردنی جوگرافیاو کەلتورو مێژووی دوژمنەکەیان دەردەکرد” .هەربۆیە پەیمانگەیەکی دامەزراند بۆ ئەوەی نوخبەی سیاسی فەرەنسی فێری هونەرەکانی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بکات، بنەمای ئەو فێرکردنەش لەسەر تێگەیشتنی کۆمەڵگەی بەرامبەر بونیادنرابوو ،بەوپێیەی ئەوە کرۆکی سیاسەت و کلیلەکەشی بوو، ئەو پەیمانگەیە دواتر بوو بەو دامەزراوەیەی کە بە زانکۆی “سیانس پۆ” ناسراو پاشان بوو بەو قوتابخانەیەی کە لە سەردەمی هاوچەرخدا باشترین سیاسەتمەداری بەرهەم دەهێنا ،چونکە رایدەهێنان بۆ تێگەیشتنی کۆمەڵگەکەیان و کۆمەڵگەکانی بەرامبەریش لەسەر بنەمایەکی زانستی تۆکمە. توێژەران لەسەر ئەوە کۆکن کە جیاکاری بکەن لە نێوان زانستە موجەرەدو پراکتیکیەکان و زانستە کۆمەاڵیەتییەکاندا، بەوپێیەی یەکەمیان وەکو زانستی نەرم و دووهەمیان وەکو زانستی قورس ،لێک بدەنەوە .بە واتایەکی دیکە ناسینی خۆت و ئەوانی دیکە لەسەر بنەمای میتۆدێکی کۆمەاڵیەتی کارێکی قورسترە ،بەوپێیەی پرۆسەکە پێویستی بە مەعریفەیەکی زانستیی هەیە نەک سۆزداریی ،بەشێوەیەک مەسەلەکە بریتیە لە جیاکردنەوەی جەنگ لە ئاشتی، نائارامی لە ئارامی و پێشکەوتن لە چەقین و وەاڵمدانەوەی داخوازییەکانی خەڵک یان بێ بەهاکردنی .ئەمەش پێچەوانەی ئەو تێگەیشتنە باوەی نێو کەلتوری ئێمەیە کە
بەداخەوە ئێستاش هەر بەردەوامە ،کە زانستە موجەرەدەکان بەرز دادەنێ و زانستە کۆمەاڵیەتییەکانیش بێ بەها تەماشا دەکات. هەر دەربارەی شرۆڤەیەکی تر لە گرنگی زانستی کۆمەاڵیەتیدا ،هاوڕێیەکم کە مامۆستایەکی عەرەب بوو لە سەنعای پایتەختی یەمەن ،باسی یەکەم ئەزمونی خۆی بۆ کردم لە دانیشتنی “خواردنی قات” کە چۆن دوای خواردنی ئەو مادە هۆشبەرە، وزەو ئینێرجییەکی لە رادەبەدەری پێ بەخشیوە ،کاتێک گەڕاوەتە ماڵەوە هەموو پەڕەی ئیمتیحانی قوتابییەکانی سەحکردووە، کە ماوەیەکی زۆربوو بەسەریەوە کەڵەکەبووە، دواتریش دیواری ماڵەکەی بۆیاغ کردووە، چونکە هێشتا وزەیەکی زۆر لە جەستەیدا مابۆوە .ئێستا ئەگەر ئێمە ئاگاداری ئەم دیاردەیەو لێکەوتەکانی نەبین لەسەر چین و
توێژەکانی شاری سەنعا ،هەرگیز تێ ناگەیەن لەو پاڵنەرانەی کە وا لە حوسییەکان دەکەن بێ باکانە درێژە بە جەنگ بدەن ،سەرباری ئەو هەموو کارەساتە مرۆییانەی بەسەر ئەو واڵتەدا هاتووە ،چونکە ئەوان رۆژانە لە “جیهانێکی دیکە”دا دەژین. ئەو بەسەرهاتە هێرشەکەی سوپای ئەدۆلف هتلەرمان بیردێنێتەوە بۆ سەر فەرەنسا لە جەنگی دووەمی جیهانیدا ،کە تێیدا حەبی هۆشبەریان دابەشکرد بەسەر دەیان هەزار سەرباز بەناوی” حەبی بوێری” کە هۆشبەرێکی وزەبەخش بوو ،وایکرد سەربازەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ شەڕ بکەن بە بێ ئەوەی پشوو بدەن یان بخەون ،هەتا بەسەرکەوتوویی چوونە ناو فەرەنساوە. لەبەرئەوە لێرەدا گۆڕانکاریەکی سەرەکی هەیەو هەندێک فەرامۆشی دەکەن ،ئەو
گۆڕانکارییەش بریتییە لەوەی کە کۆمەڵگاکانی ئەمڕۆ لە دۆخی پەیوەندی بە جیهانەوە، دەژین ،دۆخی گواستنەوەکەش بێ وێنەیە، کۆمەڵگەکان تامەزرۆی چارەسەکردنی هەموو کێشەکانیەتی ،ئەوان بە شوێن رزگارکەردا ناگەڕێن ،بەڵکو بەشوێن رزگاریدا دەگەڕێن، ئەویش بە پشت بەستن بە کەرەستە هاوچەرخەکانی حوکمڕانی و بەڕێوەبردن کە بناغەکەی حوکمی یاساو مافەکانی مرۆڤە. لەسەرەتای ئەم دەیەیەدا ،هەندێک هێزی کۆمەڵگە عەرەبییەکان پێیانوابوو دەتوانن پرۆژە پێشکەش بکەن بە دیدێکی رابردووخوازی ،کە بۆ سێ بۆ چوار سەدە بوو قەتیسکرابوو ،ئەو پرۆژەیەش لە ئەزمونی حوکمی “ئیخوان” لە میسردا بەرجەستە بوو، هەروەها هەوڵی هاوشێوەکانیشیان لە هەر یەکە لە سودان و تونس و لیبیا روویەکی
دیکەی هەما پرۆژە بوو .بۆ نمونە لە تونس هاوسۆزی بۆ رابردوو زۆر بە ئاشکرایی دەرکەوت کاتێک یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو واڵتە کە لە تاراوگە گەڕابۆوە ،رایگەیاند “حوکمڕانی شەشەمی راشیدین دروست دەکەین” .ئەو لێدوانە خەیاڵی و سەرەتاییە هی بەڕێز حەمادی ئەلجیبالی بوو کە یەکەم سەرۆک وەزیرانی تونسی سەر بە بزوتنەوەی “نەهزە” بوو لە نێوان ٢011بۆ .٢01٣ئەمە تەنیا نمونەیەکە لەسەر ئەو دونیابینیەی لە دەرەوەی خوێندنەوەی لۆژیک ،گەشەکردنی گەالن و پەیوەندییان بە جیهانی دەرەوە دەبینێت و تامەزرۆییان بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی ئایندە نیشان دەدات کە چەند دژیەکی زەمەنە. وەرگێڕان :چاوان خالید
ن�� ڵ ��ودەو �ڵ�ە ت��ی
8
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )46سێشەممە 2٠١9/١2/١٠
دەربارەی هەڵـبژاردنە گشـــــــ زهمهن رۆژی ١٢ی کانونی یەکەم ،هەڵبژاردنی گشتی لە بەریتانیا بەڕێوە دەچێت و پارتە سیاسیە گەورەکانی بەریتانیا بەشداری تێدادەکەن بە مەبەستی بردنەوەی زۆرترین دەنگی گەلی بەریتانیا بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەت بۆ بەڕێوەبردنی واڵت. بە پێی یاسا هەموو پێنج ساڵ جارێک هەڵبژاردنی گشتی لە بەریتانیا بەڕێوە دەچێت ،بەاڵم ئەمە سێهەم هەڵبژاردنی گشتیە لەو واڵتە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە.
بۆچی هەڵبژاردنی گشتی پێش وادەی خۆی بەڕێوە دەچێت؟
بڕیار بوو هەڵبژاردنی گشتی داهاتووی بەریتانیا لە ساڵی ٢٠٢٢ئەنجام بدرێت، بەاڵم بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیران بەردەوام بوو لەسەر داخوازی ئەنجامدانی هاوکات پێشوەخت، هەڵبژاردنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی بەریتانیاش هاوهەڵوێستن لەگەڵ جۆنسۆندا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، هەربۆیە پەرلەمانی بەریتانیا بڕیاریدا رۆژی ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام بدرێت. کە تیایدا دەنگدەران ٦٥٠پەرلەمانتار بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێرن ،کە ئەرکی سەرەکیان دەرکردنی بڕیاری گرنگ و چاوخشاندنەوەیە بەو بڕیارانەی کە جێگەی مشتومڕن. ئەو پەرلەمانتارانە دەبنە ئەندامی ئەنجومەنی گشتی بەریتانی ،کە یەکێکە لە دوو ژوورە سەرەکییەکەی پەرلەمانی بەریتانیا و بارەگای سەرەکی لە لەندەنی پایتەختی ئەو واڵتەیە ،کە هاوکات بارەگای سەرەکی حکومەتیشی لێیە.
لەم هەڵبژاردنەدا بەریتانییەکان چییان بەالوە گرنگە، کەرتی تەندروستی یان بریکست؟
هەموو ئەو پارتە سیاسیانە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن ،پێش پرۆسەی دەنگدان ،پالن و پرۆگرامی خۆیان بۆ دەنگدەران ئاشکرا دەکەن ،کە هەموو کەرتە جیاوازەکانی ژیان دەگرێتەوە لە بەریتانیا وەکو ئابوری و سیاسەت و بەرگری ،هەر پارتێکیش بەپێی تۆکمەیی و بەهێزی پالنەکانی بۆ داهاتووی ئەو واڵتە دەتوانێت متمانەی دەنگدەر بە دەستبهێنێت. بەپێی راپرسییە گشتییەکان ،ئەو بابەتانەی الی دەنگدەری بەریتانی جێگەی بایەخن گۆڕانکاری گەورەیان بەسەردا هاتووە. بۆ نمونە لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ٢٠١٧دا بابەتی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و مەسەلەی کۆچ و پەنابەری لەسەر لوتکەی گرنگی پێدانی دەنگدەرانی بەریتانیا بوو ،لە کاتێکدا بابەتی دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا بایەخێکی وای نەبوو. بەاڵم ئێستا شتەکان گۆڕاون، بەشێوەیەک بابەتی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (بریکست) بووەتە مەسەلەیەکی زۆر بایەخدار الی بەریتانییەکان. ئەگەرچی سێ ساڵ تێپەڕیوە بەسەر ئەو راپرسییە جەماوەرییەدا کە ئەنجامەکەی رازی بوونی زۆرینەی بەشداربوان بوو بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورورپا ،بەاڵم هەتا ئێستا ئەو پرۆسەیە بەشێوەیەکی پراکتیکی جێبەجێ نەکراوە. سیاسییەکانی بەریتانیا دابەشبوون بەسەر چەند بڕوایەکدا ،هەندێکیان
ئێستا شتەکان گۆڕاون، بەشێوەیەک بابەتی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (بریکست) بووەتە مەسەلەیەکی زۆر بایەخدار الی بەریتانییەکان دەیانەوێت دەرچوونەکە خێراو دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت ،هەندێکی دیکەیان داوا دەکەن جارێکی دیکە راپرسی
ئەنجام بدرێتەوەو هەندێکی تریشیان دەخوازن بە تەواوی مەسەلەی بریکست هەڵبوەشێنرێتەوە.
جا بەوپێیەی بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خاوەنی زۆرینەی پەرلەمانی نییە ،ناتوانێت بڕیاری چارەنوسساز دەربکات ،هەربۆیە بە ئومێدە
ئەم هەڵبژاردنە پارتی پارێزگاران بکاتە زۆرینەی پەرلەمانی بۆ ئەوەی بتوانێت پرۆسەی بریکست بە خێرایی جێبەجێ بکات.
بۆچی درۆ لە ئینتەرنێتدا رەواجی هەیە؟ زەمەن پێگەی Dictionary.comی ئەمریکی ،بەم دواییانە ،نازناوی “وشەی گشتی” لکاند بە وشەی �Misinforma ،tionکە بە مانای “سەرلێشێواندن” یان “زانیاری هەڵە” دێت ،لەوبارەیەوە پێگەی ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە باڵوبونەوەی هەواڵی ساختە لە تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکانداو رۆڵی ئەو هەواڵە ساختانەش لە هەڵبژاردنە سیاسیەکاندا لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا وایکردووە وشەی Misinformationبگەیەنێتە لوتکەو لە رووبەرێکی زۆر بەرفراواندا بەکاربهێنرێت. راپۆرتێکی گۆڤاری Psychology Todayئەمریکی ،لەوبارەیەوە وتە
بەناوبانگەکەی رۆماننوسی ئەمریکی هیرمان میلفیلی کردۆتە دەستپێکی نوسینەکەی، کاتێک لە ساڵی ١٨٥٠دا وتی“ :شکست بهێنیت لە داهێناندا باشترە لەوەی سەرکەوتوو بیت لە الساییکردنەوەدا”. لەو راپۆرتەی گۆڤارە ئەمریکیەکەدا هاتووە “کە باش نیشاندانی داهێنان دەکەوێتە ناوەندی چاالکییەکانمانەوە بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفە .بۆ نمونە لە ساڵی ٢٠١٤دا توێژینەوەیەک لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ،دەریخستووە کە داهێنان لە پێداویستییەکانی سەرکەوتنە ،بە تایبەتی لە تاقیکردنەوەکانی بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستە پسپۆڕییەکاندا”. هەربۆیە ئەو توێژینەوانەی کە ئاسۆی نوێ دەردەخەن لە بوارە جیاوازەکاندا زیاتر شایستەی ئەوەن کە فەندبکرێن
و باڵوبکرێنەوە ،هەروەها لە رووی دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوەشەوە لە پێشترن ،بە بەراوورد بەو توێژینەوانەی کە بابەتی بیستراوو ئاساییان کردۆتە چەقی لێکۆڵینەوەکانیان .هیچ کەسێک نایەوێت پاڵپشتی دارایی پرۆژەیەک بکات کە ئەو شتانەمان پێ بڵێت کە پێشتر بیستومانە. بەاڵم راپۆرتەکەی گۆڤاری�Psy ئاماژە بەوە chology Today دەکات کە ئەو ستراکچەرە پاڵپشتیکراوە بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفە ،لێکەوتی بێ مەبەستی بەرجەستەکردووە ،ئەویش ئەوەیە کە هانی شتی نوێ و نائاسایی دەدات و باشتر لە شتە راستەکان نیشانی دەدات. بۆ نمونە “ئیشکالیەتی دووبارەکردنەوە” لە زانستە کۆمەاڵیەتییەکاندا بەشێوەیەکی رێژەیی ،بابەتی دۆزینەوە لەسەر حسابی
دۆکیۆمێنتکردن ،بەهێزتر دەخەمڵێنێت .لەو توێژینەوەیەی کە زۆر ئاماژەی بۆ دەکرێت، توێژەران توانیویانە تەنها سێیەکی دەرەنجامە داهێنراوەکان دووبارە بکەنەوە لە سێ خولی زانستی دەروونناسی هەرە بااڵدا ،لەمیانی کۆشش کردنیان بۆ ئەوەی بتوانن شتێکی نوێ بڵین ،ناچار بوون قوربانی بە “راستیەکان” بدەن. لە پرۆسەی بەکاربردنی زانیاریەکانیشدا لە رێگەی ئینتەرنێتەوە ،شتێکی هاوشێوەی ستراکچەری پاڵپشتیکراو بوونی هەیە، بەوپێیەی مرۆڤ زیاتر مەیلی بەالی بابەتە نوێ و نائاساییەکان هەیە ،هەربۆیە ئەو پۆست و تویتانەی بابەتەکانیان شتی داهێنراویان تێدایە ئەگەری سەرنجدان و خوێندنەوەیان لە ئاستێکی بەرزدایە ،لە بەرامبەریشدا بابەتی ئاسایی و بیستراو
کەمتر دەبنە جێگەی بایەخی خەڵک. بە هەمان شێوەش ئەو هەوااڵنەی شتی نائاسایی و نوێ دەگێڕنەوە ،زیاتر قبوڵ دەکرێن لە رێگەی الیک و کۆمێنت و شەیرو دووبارە تویتکردنەوەوە. هەروەکو چۆن لە زانستی کۆمەاڵیەتیدا هەیە ،ئاوهاش لە دونیای ئینتەرنێتدا گرنگیدان بەوەی کە نوێیە لەسەر حسابی ئەوەی کە راستییە ،ئیشکالییەتی مەعریفی دروست دەکات. توێژینەوەیەکی هاوچەرخ بابەتی باڵوبوونەوەی هەواڵی ساختەی لە ئینتەرنێتدا بەپێی بەدوایەکداهاتنی هەواڵەکان لە تویتەردا ،کردۆتە تەوەری توێژینەوەکەی ،کە ئەویش بریتیە لە زنجیرەیەکی نەپچڕاو لە ریتویت یان دووبارە تویتکردنەوەی تویتێک کە
ماوەی پێویست بۆ ئەوەی هەواڵی راست بگاتە ١٥٠٠کەس، شەش هێندەی ئەو ماوەیەیە کە هەواڵێکی درۆ پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی بگاتە هەمان ژمارە لە خەڵک
سەرچاوەیەکی هاوبەشیان هەیە .لە دەرەنجامدا توێژینەوەکە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە درۆو ساختەکردن خێراترو زۆرتر باڵودەبنەوە وەک لە راستی، هەڵبەت ئەوەش هەموو بوارە جیاوازەکان دەگرێتەوە. بۆ نمونە بەدوایەکداهاتنی هەواڵی درۆ دەگاتە ١٠٠٠بۆ ١٠٠هەزار کەس ،لە کاتێکدا هەواڵە راستەکان بە دەگمەن دەگاتە ١٠٠٠ کەس .سەرباری ئەوەش ماوەی پێویست بۆ ئەوەی هەواڵی راست بگاتە ١٥٠٠کەس، شەش هێندەی ئەو ماوەیەیە کە هەواڵێکی درۆ پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی بگاتە هەمان ژمارە لە خەڵک. گەر سەرنج بدەین ئەوانەی هەواڵی ساختە و بابەتی درۆ باڵودەکەنەوە لە ئامانجیان گواستنەوەی ئینتەرنێتدا، زانیاری نییە ،بەڵکو تەنها مەبەستیان زیادکردنی فان و الیک و هەوادارە ،هەربۆیە ئەکاونت و پەیجەکانیان هەمیشە کەمترین الیک و فۆلۆوەری هەیە وهەمیشەش لە پەیجە نا ئەکتیڤەکاندا هەنگاوی یەکەمی هەواڵی ساختە دەستپێدەکات. لەبەرئەوە بەدوایەکداهاتنی هەواڵی درۆ بەهێزتر نییە لە هەواڵە راستەکان ،لە رووی سەرچاوەکەیەوە ،بەڵکو ناوەڕۆکەکانیان هێزی بەگەڕخستن و داینامیکیەتی باڵوبوونەوەی فەراهەم دەکەن ،هەموو جارێکیش هەوالی ساختەو درۆ بە بەراوورد بە هەوالە راستەکان ،هەڵگری خەسڵەتی نوێ و نائاسایین ،ئەمە سەرباری ئەوەی کارلێکی خەڵک لەگەڵ هەوالە ساختەکاندا زۆرترو زیاترێکە. جیاوای بەدوایەکداهاتنی هەواڵی ساختەو راستەقینە بە تایبەتی لە سیاسەتدا زیاترو ئاشکراتر دەردەکەوێت، بۆ نمونە خێرایی باڵوبونەوەی هەواڵی ساختە بۆ ٢٠هەزار کەس سێ هێندەی خێرایی باڵوبوونەوەی هەواڵێکی راستە بۆ ١٠هەزار کەس. هەڵبەت ئەمە گرفتێکی گەورەی دروستکردووە لە کاتێکدا بازاڕ گەرمی هەواڵی درۆو ساختە ،بە تایبەتی لە سیاسەت ،بووەتە روخسارێکی دیاری دونیای تۆڕە کۆمەاڵیەتیەکان ،هاوکات ئارەزووی مرۆڤیش بۆ بابەتە نوێ و ناباوەکان هێندەی تر هێزو ئینێرجی بە بەردەوامی پرۆسەکە دەدات ،هەربۆیە رۆژانە ئەم پرۆسەیە ئەزمونی خۆی نوێ دەکاتەوە.
��ورد�� ت�ان�� ی�ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
7
ئیدارەی خۆسەر موچەی بە رێژەی ٪15تا ٪35زیاد کرد
گرانى لە رۆژئاواى کوردستان دەستیپێکرد هێمن حەسەن لەدواى لەشکرکێشییەکەى سوپاى تورکیا ،بازاڕەکانى سوریا بەگشتى و رۆژئاواى کوردستان بەرزبوونەوەیەکى بەرچاوى کەلوپەل و پێداویستیەکانى ژیانى بەخۆیەوە بینی بەتایبەت پێداویستیە خۆراکییەکان ،ئیدارەى خۆسەریش بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرى ئەو گرانییە موچەى فەرمانبەرەکانى بەرز دەکاتەوە. لەگەڵ دەستپێکردنى لەشکرکێشى تورکیا بەرزبوونەوەى نرخى کەلوپەلو پێداویستییە خۆراکییەکان لە بازاڕەکانى رۆژئاوا سەرى هەڵدا ،بەاڵم لە مانگى رابردووەوە بەرزبوونەوەى ئەو نرخانەى ئەوەندەى دیکەش زیادى کردووە، هاوکات لە بازاڕەکانى سوریاش نرخى پێداویستیەکان بەرزبوونەوەى بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە. ئیدارەى خۆسەری رۆژئاواى کوردستان بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرى ئەو گرانییە لە بازاڕەکاندا موچەى فەرمانبەرانى بە رێژەى لە %١٥بۆ %٣٥زیاد کرد بۆ ئەوەى دۆخى دارایی فەرمانبەران باشتر بکات. هەر بەپێی بڕیارەکەى ئیدارەى خۆسەر ئەوانەی موچەیان لە 80هەزار لیرەی سووری کەمترە رێژەی %٣٥ دەچێتە سەر موچەکانیان و ئەوانەشی موچەیان لە 8١هەزار تاوەکو ١00 هەزار لیرەیە رێژەی %2٥دەچێتە سەر موچەکانیان و ئەوانەشی موچەکانیان لە ١0١هەزار لیرە بەسەرەوەیە رێژەی %١٥ بۆ موچەکانیان زیاد دەبێت. وتەبێژی ئەحمێ، لوقمان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە “زەمەن”ى راگەیاند :بە ئامانجی باشکردنی دۆخی دارایی فەرمانبەران و کارمەندانی ئاسایش لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەاڵتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ،بڕیاری زیادکردنی موچە دراوە. بەوەشکرد، ئاماژەى ئەحمێ لەشکرکێشیەکەى تورکیا گرانى لە تەواوى بازاڕەکانى سوریادا دروستکردووەو دەروازە بازرگانییەکانى نەهێشتووە،
بازاڕی شاری قامیشلۆ پێشیوایە کە تورکیا سەرچاوە ئابورییەکانى باکورو رۆژهەاڵتى سوریاى کۆنترۆڵکردووە ئەوەش زیانى ئابورى زۆرى لە ئیدارەى خۆسەر داوە. سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکان هەموو ئەو ناوچانەى کە سەرچاوەیەکى ئابورى بەهێز بوون بۆ رۆژئاواى کوردستان و سوریاو سەرچاوەى کشتوکاڵى و ئاوو کارەباو خاڵە سنوریەکان داگیریکردوون بە نموونەش ئەو سایلۆیانەى پڕبوون لە گەنم ،گروپە چەکدارەکان بردوویانن بۆ خۆیان و هەروەها بەرهەمى باخە زەیتونەکانیشیان چنیوەو دارەکانیان دەبڕنەوە. نرخى کەرەستەکانى بیناسازى بەڕێژەى %٤0بەرزبوونەتەوە کە کێشەى
بۆ زۆربەى پرۆژەکانى ئیدارەى خۆسەر لە شارەکاندا دروستکردووە .بەپێى ئامارێک دەست “زەمەن” کەوتووە نزیکەى ٣٥0 پڕۆژە وەستاون ،هەروەها هاواڵتیان ناتوانن بەو نرخە بەرزە کەرەستەى بیناسازى بکڕن. حامید خەلۆ ،یەکێکە لە بازرگانەکانى رۆژئاواى کوردستان و هۆکاری سەرەکى گرانبوونى نرخى کەلوپەل و پێداویستییەکان لە بازاڕەکانى رۆژئاواى کوردستان بۆ هێرشەکانى تورکیا دەگەڕێنێتەوەو دەڵێت ،جەنگ بازاڕ دەشێوێنێت و گرانى بەدواوەیە. خەلۆ بە “زەمەن”ی وت“ :ئێستا بەهای لیرەى سوری بەرزبووەتەوە ئەمەش بۆ خۆى کاریگەرى زۆرى
کردوەتە سەر بەرزبوونەوەى نرخەکان لە بازاڕەکاندا ،لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە زۆر بە قورسى دەتوانین بازرگانى بکەین ،چونکە لە سنورەوە تورکیا رێگە نادات ،لە سوریاشەوە ئاسان نییەو بەربەستەکان زۆرن”. هاوشێوەى پێداویستیەکانى تر پێداویستیە تەندروستیەکانیش زۆر گرانن و لە توانای هاواڵتیاندا نییە دەرمان و پێویستییە پزیشکییەکان بکڕن ،لە نەخۆشخانەکانیشدا دەرمان و هۆکارەکانى چارەسەرکردن زۆر کەمن بازرگانەکان بەهۆى گرانیانەوە خۆیان لە هاوردەکردنیان نادەن. زۆری ئەو پێداویستیانەى لە بازاڕەکانى رۆژئاواى کوردستاندا لە
هەرێمى کوردستانەوە دەچن کە بە دۆالر دەکڕدرێن ،بەاڵم لە بازاڕەکانی رۆژئاوادا دۆالر بە رێژەیەکى بەرچاو کەمی کردووە، نەبوونى دۆالریش وایکردووە بەهاى کەلوپەل و پێداویستییەکان بەرز ببنەوە. ئیدارەى خۆسەر بۆ چارەسەرکردنى ئەم گرانییە چەند رێکارێکى داناوە لەوانە بەرزکردنەوەى موچەو البردنى گومرگ لەسەر کەلوپەلى بازرگانى و هەروەها خستنە بازاڕى دۆالر ،بەاڵم هێشتا ئەم رێکارانە وەک پێویست نەیتوانیوە چارەسەرى ئەو گرانییە بکات ،چونکە ئەو شەڕەى یەخەى رۆژئاواى گرتووە زۆرترین کاریگەرى هەبووە. ئامینە ئیبراهیم ،ئەندامى ئەنجومەنى ئابورى ئیدارەى خۆسەر بە “زەمەن”ى
راگەیاند :بۆ راگرتنى ئەو گرانییە یان کەمکردنەوەى توانیمان بڕیارى زیادکردنى موچە بدەین ،ئەم بڕیارەش کاریگەری باشى هەبووە ،چونکە فەرمانبەران موچەکانیان کەمبوو ئێستا ئاسانتر لە جاران دەتوانن پێداویستییەکانیان بکڕن. ئەندامەکەى ئەنجومەنى ئابورى ئیدارەى خۆسەر ،ئاماژە بەوەش دەکات کۆمەڵێک رێکاری گونجاویان گرتووەتە بەر بۆ دابەزینى نرخى پێداویستییەکان لە بازاڕەکاندا ،پێشیوایە بەشێک لە هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخەکان ئەوەیە کە کۆمەڵێک بازرگان سودیان لەو ئاڵۆزییە وەرگرتووەو دەیانەوێت شت لەسەر خەڵک گران بکەن. لە سااڵنى رابردوودا لە خاڵە سنوریەکانى تورکیاوە هەندێ جموجوڵى بازرگانى هەبوو کە تورکیا رێگەى پێدابوو، بەاڵم لەم دوو ساڵەى کۆتاییدا ئەو کەمە جوڵەیەشى نەهێشت و دیوارێکى گەورەى لەنێوان واڵتەکەى و سوریا دروستکردووە، بەاڵم جوڵەى بازرگانى لەنێوان شام و رۆژئاواى کوردستان بەردەوامە. تورکیا بە درێژایی زیاتر لە ٦00کیلۆمەتر سنورى بە رۆژئاواى کوردستانەوە هەیەو لەو سنورەوە نزیکەى ١0خاڵى سنورى تێدابوو کە جموجۆڵى بازرگانى لێوە دەکرا ،بەاڵم لەدواى داگیرکردنى عەفرینەوە ئەو خاڵە سنوریانە وەستان و تەنیا بۆ سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکان هەیە بازرگانى لێوە بکەن. خەلیل سەبرى مامۆستاى زانکۆو شارەزاى بوارى ئابورى لە رۆژئاوایى کوردستان دەڵێت :لەشکرێشکى تورکیا کاریگەرى لەسەر بازاڕەکانى تەواوى سوریا کردووە ،چونکە جەنگ بازاڕ تێکدەدات و بەهاى کەلوپەلەکان بەرز دەکاتەوەو بازرگانیش پەک دەخات. ئەو مامۆستایەى زانکۆ بە “زەمەن”ی وت“ :بەرزکردنەوەى موچەى فەرمانبەران ناتوانێت کاریگەرى لەسەر کەمکردنەوەى نرخى پێداویستییەکان هەبێت ،بەڵکو پێویستە بازاڕەکان کۆنترۆڵ بکرێن، چونکە بازرگان و خەڵکانێکى دیکە سودیان لەم دۆخە بینیوەو شتیان لەسەر خەڵکى گران کردووە”.
پێویستە خەڵكی كوردستان بەشێك بێت لەو ناڕەزایەتییانە حەسەن رەحمان پەنا
*
ناڕەزایەتی رەواو جەماوەری خەڵك لە عێراق نزیك بە دوو مانگە هەروا درێژەی هەیەو نیشانەیەك لە دامركانی پێوە دیارە نییە .داخوازیەكانی ئەو بزوتنەوەیەی لە هەفتەی یەكەمی هەڵگیرساندنیدا، واتە دژایەتی لەگەڵ گەندەڵی و نەبوونی پێداویستی رەفاهی و كۆمەاڵیەتی و تەندروستی ،پێكهێنانی هەلی كار بۆ الوانو هیتر بوو ،بەاڵم دوای ئەوەی كە دەوڵەتی عێراق بەتوندی بەرەو ڕووی خۆپیشاندەران بۆوەو ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك كوژران، ئاراستەی خەباتی جەماوەر بەرەو رووی سەرجەم دەسەاڵت و هەموو حیزبە سیاسیەكانی بەشدار لە دەسەاڵت بۆوەو گۆڕینی سەرجەمی پێكهاتەی دەسەاڵت بوو بە داخوازی سەرەكی و یەكەمی بزوتنەوەكە .ئیتر بەڵێنەكانی چاكسازی “عادل عبدالمهدی” كاریگەرییان نەما. دوای نزیك بە دوو مانگ خواستی لەسەر كارالچوونی كاربەدەستانی سەرەكی لەم واڵتە ،عادل عەبدولمەهدی ،واتە ئەو سەرۆك وەزیرانی بێ حیزب و بێ پارەو بێ چەكەی كە ١٣مانگ لەسەر كورسی دەسەاڵت دانیشتبوو ،هێنایە خوارێ ،بەاڵم لە دەسەاڵت الچوونی ناوبراو نەیتوانی ناڕەزایەتیەكان لە عێراق بەرەو دامركان بە رێ و خرۆشی ناڕەزایەتی هەروا درێژەی هەیە. كۆتایی هێنان بە دەستێوەردانی كۆماری ئیسالمی و سوپای پاسداران ،بۆتە یەكێك لە داوا سەرەكییەكانی خۆپیشاندەران .ئاگر تێبەردانی ناوەندە سەربازی و ئەمنیەكانی سەر بە كۆماری ئیسالمی لە چەند شاری ئەم واڵتە لەوانە شاری ئایینی “نەجەف” لە ماوەی كورتی دوو رۆژەدا ،بۆ دووهەمین جار ،بێزاری خەڵكی راپەڕیوی عێراقی دژ بە هەژموونی كۆماری ئیسالمی لە عیراق بۆ
چەندەمین جار نیشان دا. ناڕەزایەتیەكانی خەڵك لە لوبنان كە بە سەپاندنی باج بەسەر تۆڕی كۆمەاڵیەتیی دەستیپێكرد، ئینتەرنێتی تەلەفونی هاوشێوەی چەخماخەیەك ئاگری رق و نەفرەتی خەڵكی ناڕازی دژ بە سیستەمی پڕتووكاوی دابەشكردنی دەسەاڵت بەپێی تەوافوق لەنێوان كوتلە سیاسی و نەتەوەیی و ئاینیەكانی ئەو واڵتەی ،گەشاندەوەو لە یەكەم هەنگاودا بوو بەهۆی ئەوەی كە سەرۆك وەزیرانی ئەم واڵتە واتە “سەعد حەریری” لەسەر كار الچێت .كورت كردنەوەی دەستی رەوتە ئایینیەكان لەناو كاروباری دەوڵەت و كۆمەڵگاو بایەخ نەدان بە خواست و بانگهێشتنەكانی “حیزبوڵاڵ” لەالیەن ناڕازیانەوە كە ئەویش خۆی
لە جیرەخۆرەكانی كۆماری ئیسالمیە، وەرچەرخانێكی گەورە لە كەش و هەوای سیاسیی لوبنان و دژایەتی ئاشكرا لەگەڵ كۆماری ئیسالمی بە ئەژمار دێت. كۆماری ئیسالمی ،واڵتانی عێراق، لوبنان و سووریە (هیاللی شیعە) بە حەساری خەڵوەتی خۆی دەزانێ .دروشمی هەناردەكردنی “شۆڕشی ئیسالمی” لە رێگەی ئەم سێ واڵتەو دەست راگەیشتن بە “قودس لە رێگەی كەربەال”وە ،لە دروشمە ستراتیژیەكانی ئەم نیزامە بۆ پاراستنی سنوورەكانی و سەقامگیر كردنی درێژماوەی وەالیەتی “موتڵەقی فەقیهـ” لە ئێران دێتە ئەژمار .بەاڵم لە ئێستادا ئەم دروشمە ستراتیژیانە لەگەڵ كۆسپ و بەرەنگاربوونەوەی جیددی بەرەوڕوو
بوونەتەوەو رژێمی ئێرانی لە ئاست ناوچەكەدا بە بنبەست گەیاندووە. ناڕەزایەتی بەرینی ئەم دواییانە لە ئێران كە 2٩پارێزگای لە ٣١پارێزگای ئەم واڵتە گرتەوەو بە گران بوونی سێ قاتی نرخی بەنزین چەخماخەكەی لێدرا ،لەڕاستیدا ئەوە پژاندنی بەنزین بوو بەسەر ئاگری رقی پەنگ خواردووی ملیۆنان ئینسانی ناڕازی لە ماوەی ٤0ساڵی رابردوو لە دەسەاڵتی ئاینی و دژە ئینسانی كۆماری ئیسالمی لەم واڵتە. ئەگەرچی گران بوونی بەنزین كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵك هەیە ،بەاڵم ئەوەی كە لەو راپەڕینە رەواو خۆرسكەدا روویداو سەدان كوژراو و بە هەزاران بریندارو بەدەیان هەزار بەندكراوی لە ماوەی كەمتر لە یەك هەفتەدا لێكەوتەوە، تەنیا بە گران بوونی نرخی بەنزین پێناسە ناكرێت .بەڵكو ئەوە رق و نەفرەتی سەر شەقام و دەنگی هەڵبڕاوە دژبە گەندەڵی بەرینی ئیداری و حكومیی لە “ئۆمولقوڕای ئیسالم” و ناڕەزایەتیەكی بەرینە لەدژی بێكاری ملیۆنی ،نزم بوونی توانای كڕین و دۆخی نالەباری بژێوی پتر لە نیوەی كۆمەڵگا كە پەیوەندی هەیە لەگەڵ بە فیڕۆدانی سەروەت و سامانی بەرینی ئەم واڵتە لەالیەن خوێنڕێژانی سپای پاسداران و بەیتی رێبەری بۆ پشتیوانی لە گرووپە توندئاژۆ ئیسالمیەكانی سەر بەم رژیمە لە واڵتانی ناوچەكە لەوانە عێراق ،لوبنان، فەلەستین ،یەمەن و ... ٤0ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ بەدەسەاڵت گەیشتنی كۆماری ئیسالمی ،رەوتی توندئاژۆیی ئیسالمی شیعەو لە بەرامبەریدا رەوتی سوننی لە ناوچەكە پەرەی سەندو توندتر بۆوەو بێجگە لە شەڕ ،وێڕانی، تیرۆریزم و توقاندن ،شتێكی دیكەی لەگەڵ خۆی نەهێنا .لە ئێستادا پڕۆسەی الوازبوونی كۆماری ئیسالمی لە ناوچەكەدا ،بارودۆخێكی گونجاوتری بۆ شەڕی نیهایی خەڵكی ئێران
دژ بەم رژیمە فاشیست و جەنایەتكارە خوڵقاندووە. لە مێژوودا زۆرجار كلیلی رووخاندنی دەوڵەتێكی دیكتاتۆرو زێدەخواز لە دەرەوەی سنوورەكان و لە شەڕەكاندا لێدراوە .شكستی فەڕانسە لە شەڕی نێوان ئەم واڵتە و ئاڵمان و سەركەوتنی یەكەمین حكومەتی كرێكاریی جیهان واتە كۆمۆنی پاریس ،رووخانی دیكتاتۆری تێزاری لە شەڕی یەكەمی جیهانی و سەركەوتنی شۆڕشی كرێكاریی رووسیە لە ساڵی ١٩١٧ی زایینی ،رووخانی فاشیزمی هیتلێر لە شەڕی دووهەمی جیهانی ،لە زۆمرەی نموونە بەرچاوەكانی جیهانن. كۆماری ئیسالمی وەك دەسەاڵت و سیستەمێكی فاشیستی ئیسالمی، لەالیەكەوە خەریكی زێدەخوازی هێژمۆنیكە لە بواری سیاسی و ئایدئۆلۆژیەوەو لەالیەكی دیكەشەوە گیرۆدەی شەڕی سەربازیە لە ناوچەكە .بێ گومان تا ئەو ئاستە لە پاشەكشەو هاوكات پەرەسەندنی خەبات لە ناوەوەی واڵت ،رووخان و نەمانی ئەم رژێمە ئاسانترو كورت ماوەتر دەكاتەوە. خەڵكی عێراق چەخماخەی راپەڕینیان لێدا ،لوبنان درێژەی پێداو خەڵكی ئێرانیش دەتوانن بە سەرەنجامی بگەیەنن. ئەو كێشانەی كە ئەمڕۆ ناوچەكەی گرتوەتەوەو ئاگری بەرداوەتە كۆشكی دیكتاتۆرەكان ،خەڵكی كوردستان النیكەم لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا قوربانی دەستی ئەم جنایتكارانە بووەو ویست و داخوازە رەواكانی بە ئاگرو ئاسن وەاڵم دراوەتەوە .خەڵكی كوردستان لە خەباتی رۆژانە دژ بە دیكتاتۆرەكان لە هیچ پارچەیەكی كوردستان نابێت خۆی لە جەماوەری ئازادیخواز ،چەپ و سوسیالیست بۆ لە گۆڕنانی دیكتاتۆرەكان و گەیشتن بە ئازادی و رزگاری دابڕێت .خەڵكی كوردستانی ئێران لە راپەرینی خەزەڵوەری مانگی رابردوو لە ئێران كە بەشی زۆری
ناوچەكانی كوردستانیشی گرتەوە چاالك بوو و قوربانی زۆری پێشكەش بە ئازاد بوون لە چنگی دیكتاتۆری دا پێشكەش كرد. لە راپەڕینی بەغداو شارەكانی دیكەی عێراق ،خەڵكی كوردستانی باشور بێدەنگ بوون .ئەگەر چی لەوانەیە زۆر هۆكار، لەوانە هەڵوێستی دەسەاڵت و حیزبە دەسەاڵتدارەكان لە هەرێمی كوردستان، پاساوی ئەم بێدەنگییە بێت ،بەاڵم ئەزموونی رۆژئاوای كوردستان سەلماندنی كە دەنگی شەقام باشترین ئامرازە، تەنانەت بۆ زەختكردنە سەر زلهێزەكان و ناوەندەكانی دەسەاڵت بۆ بێدەنگ نەبوون لە ئاست مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان و كۆمەڵكوژی ئەو خەڵكە .لە جیهانی تێك هەڵپێكراوەی ئەمڕۆ ،چاالكانە بەشداری كردن لە رووداوەكان و گۆڕینی حەدەسەكان لە بەرژەوەندی خۆدا ،تەنیا رێگا چارەسەرە ،نەك لە پەراوێز راوەستان و دەست بە سەر كاڵوی خۆوە گرتن تا با نیبات. كلیلی رووخاندنی سیستەمی ئایینی دەسەاڵتدار لە عێراق ،لۆبنان ،سووریەو هێندێك لە واڵتانی دیكە لە تارانەوە لێدەدرێ و بە دڵنیاییەوە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانیش لە هەموو بەشەكانی لە بەدی هاتنی وەها ویست و خواستێكدایە. رووخاندنی شۆڕشگێڕانەی كۆماری ئیسالمی ،بناغەی سەرەكیی دیكتاتۆری ئایینی و سیاسی ،بەتایبەت كەوانەی شیعە كە ئێستا لە گەمارۆی رقی جەماوەردایە لە واڵتانی عێراق و لوبنان و ئێران و ...دەخاتە لەرزەو بە سەركەوتنی ئەم خەباتە ،جیهان بۆ ژیان بۆ مرۆڤایەتی ئەمنتر دەبێت. * ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی رێکخراوی کوردستان حزبی کۆمۆنیستی ئێران.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
6
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
فارس عیسا ،نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا:
توانیمان قەناعەت بە بەغدا بكەین لە دەرەوەی وەزارەتی بەرگری پارە بۆ پێشمەرگە تەرخانبكرێت فارس عیسا ،نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا ،گەشبینە بەرامبەر رێككەوتنی نێوان هەرێمو ناوەندو دەڵێت ناردنی بودجەی هەرێم وەك سااڵنی پێش بڕینی بەشە بودجەی لێدێتەوە. فارس عیسا لەم چاوپێكەوتنەی لەبەرامبەر دەڵێت: “زەمەن”دا رادەستكردنی 250هەزار بەرمیل نەوتدا پشكی %12.6لە بودجەی گشتی عێراق بۆ هەرێم رەوانە دەكرێت. نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، ئاماژەی بەوەكرد ،لە دەرەوەی وەزارەتی بەرگری بڕیارە بودجەیەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە تەرخانبكرێت. سازدانی :سەرچین ساڵح
زەمەن :رێككەوتنی كۆتایی لەنێوان حكومەتی هەرێمو عێراقدا كراوە لەسەر یاسای بودجەی ساڵی 2020؟ فارس عیسا :سەبارەت بە رێككەوتنی نێوان هەرێمو بەغدا لەسەر بودجە كۆتایی هاتووەو رێككەوتن كراوە لەسەر هەموو وردەكارییەكان ،تەنیا ئەوە ماوە سەرۆك وەزیران پرۆژەكە بنێرێت بۆ پەرلەمانو لەوێ پەسەندبكرێتو دواتر جێبەجێبكرێت.
تەنیا ئیمزای سەرۆکوەزیران ماوە پارەی جوتیارانیش خەرج بکرێت
زەمەن :واتە ئەو رێككەوتنە سیاسیەی كراوە لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020دا جێگای دەكرێتەوە؟ فارس عیسا :بەڵێ ،چوارچێوەی یاسایی بۆ دەدۆزرێتەوەو بەشە بودجەی حكومەت بەپێی رێككەوتنەكە دیاری دەكرێت لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ی عێراق دا. زەمەن :ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە چۆنە؟
ئەرکی الیەنە کوردیەکانە لە پەرلەمان ٪12کە تێپەڕێنن
فارس عیسا:حكومەتی هەرێم رۆژانە 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەكات ،لەبەرامبەردا حكومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێم دەدات كە بەپێی رێككەوتنەكە %12.6ی بودجەی عێراقە. زەمەن :ئەم بەشە بودجەیەی هەرێم مانگانە رەوانە دەكرێت یاخود وەك سااڵنی پێش بڕینی بەشە بودجەی هەرێم دەنێردرێت؟ فارس عیسا :ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەالیەن بەغدا بەپێی ئەم رێككەوتنە وەك پێش بڕینی بودجەی لێدێتەوە. زەمەن :ئەی پشكی پێشمەرگە چۆن دیاری كراوە؟ فارس عیسا :ساڵی 2019پێشمەرگە لەچوارچێوەی وەزارەتی بەرگری عێراقدا ئەژمار كرابوو ،بەاڵم ئەمجارە توانیمان قەناعەت بە بەغدا بكەین لە دەرەوەی وەزارەتی بەرگری هەموو مانگێك ئەو پارەی دانراوە بۆ پێشمەرگە بۆیان خەرج بكرێت. زەمەن :ئەو پارەیەی بۆ پێشمەرگە دانراوە چەندە؟ فارس عیسا :نازانم بەاڵم زیاتر لەو پارەیەی ساڵی رابردوو بۆی تەرخانكرابوو. زەمەن :ئەو پارەیە بەدەرە لەو %12.6كە وەك پشكی هەرێم دیاری كراوە؟ فارس عیسا :بە حساب جیایەو میزانیەی پێشمەرگە دیاریكراوە. زەمەن :ئەی پارەی گەنمی جوتیاران چی لێدێت؟ فارس عیسا :ئەوەش ماوە قسەمان
لەگەڵ سەرۆك وەزیران كردووە ،تەنیا ئیمزای ئەو ماوە. زەمەن :بەپێی رێككەوتنەكە كرێی كۆمپانیا نەوتیەكان لە هەرێم كێ دەیدات؟ فارس عیسا:چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ قەرزەكان رێككەوتن كراوە ئەوەش سیغەی بۆ دەدۆزرێتەوەو ئەو بابەتەیش چارەسەر دەكرێت. زەمەن :پێشبینی ناكەن لە پەرلەمان بەربەست بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە دروست ببێت ،چیتان كردووە بۆ ئەوە؟ فارس عیسا:دەبێت هەوڵبدرێتو شەڕی بۆ بكرێت ،الیەنە كوردییەكان بەیەك تیم وەك چۆن بۆ ساڵی 2019 توانیمان ئەو بەشە بودجەیە دیاری بكەین ئاواش ئەمە تێپەڕێنین. زەمەن :مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ نەدراوە ئایا ئەوە دەدرێت؟ فارس عیسا :وەزیری دارایی هەرێم قسەی لەسەر ئەو بابەتە كردووەو حكومەتی هەرێم تەحەمولی ئەوە دەكات.
لەگەڵ بەغدا دەچینەوە قۆناغی پێش بڕینی بودجە
فەرەیدون غەریب ،بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی:
لە پارێزگای سلێمانی 1900مزگەوتمان هەیەو پێویستمان بە ژمارەیەک مامۆستای ئاینی تر هەیە زەمەن :تاچەند بەشدارن لە داڕشتنی سیاسەتی وەزارەتی ئەوقاف؟ فەرەیدون غەریب :لەماوەی سێ ساڵو نیوی رابردوو ،دوای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان وەزیرەكانی لە حكومەت دوورخرانەوە، وەزارەتی ئەوقافو كاروباری ئاینی بەشێوەی وەكالەت بەڕێوەدەبرا ،ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ پشتیوان سادقو دامودەزگاكانی دیكەی وەزارەت پەیوەندییەكی برایانەبوو، ئەوانیش دەستیان نەخستۆتە كاروباری ئێمەوە بەپێچەوانەوە هاوكارییان كردووین، لەم كابینەیەشدا وەزیری ئەوقاف ستراتیژێكی بەبەرنامەیەكی نوێ هەیە ،بۆ سەرجەم مزگەوتەكانو مامۆستایانی ئاینی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكان بۆ میالكاتو هەموو ئەو بوارانەی ،وەك بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ،ئەندامی لیژنەی بااڵی هەموو ئەو كۆڕو كۆبونەوانەین بۆ بەرنامەدانان بۆ ستراتیژی چوار ساڵی ئایندەی وەزارەتی ئەوقاف دانراوەو ئاگامان لەهەموویەتی، دەستمان هەیە لەداڕشتنی بەرنامەی چوار ساڵی وەزارەتدا. زەمەن :دەستدرێژی بۆ سەر موڵكەكانی وەزارەتی ئەوقاف لە چ ئاستێكدایە لەمڕووەوە چیتان كردووە؟ فەرەیدون غەریب :موڵكەكان بەشێكی گرنگن لە پێكهاتەی وەزارەتی ئەوقاف خۆی لەڕاستیدا موڵكەكانی ئەوقاف ،موڵكەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ ،وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی دارایی ئەمانە هەموویان ئەگەر پالنێكی ڕێكوپێكی حكومەت هەبێت لەمەودواش دەتوانرێت ئەو موڵكانە ئیستسمار بكرێن ،بۆیە هەندێك تەجاوز كراوەتە سەریان ،ئێمە لە ئەوقافی سلێمانی 81هەزار مەتر موڵكی بازرگانیمان لەناو شاردا هەیە ،پێنج سەد دوكانمان هەیە، سێ گەراجمان هەیە ،یەك ئوتێلمان هەیە، سااڵنە سنوری ملیارێكو دوو سەد ملیۆن دینار وەك كرێ وەردەگرین ،بەداخەوە ئەو زەوییە كشتوكاڵیانەی لە سنوری دێیەكاندانو لە نزیكی شاری سلێمانیدان ئەمانە زیادەڕۆیان كراوەتە سەر ،ئێمە
فەرەیدون غەریب ،بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ،ئاشكرایكرد لە سنوری پارێزگای سلێمانی 1900مزگەوت هەیەو پێویستیان بە مامۆستای ئاینی هەیە. فەرەیدون غەریب ،لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ “زەمەن” باس لەوەدەكات جیاوازیی مامۆستایانی ئاینی لە بۆنە ئاینیەكاندا ڕەنگی داوەتەوەو بەالیانەوە گرنگە ئاستی وتاربێژان بەرز بكەنەوەو وتاری هەینیش كەمبكەنەوە. ئەوقافی سلێمانی 81هەزار مەتر موڵكی بازرگانیو پێنج سەد دوكانو سێ گەراجی لە سلێمانیدا هەیە، فەرەیدون غەریب دەڵێت :سااڵنە سنوری ملیارێكو دوو سەد ملیۆن دینار وەك كرێ وەردەگرن. سازدانی :مەزهەر كەریم بەناچاری چووین گرێبەستێكمان لەگەڵدا كردوون كرێیەكمان لەسەر داناوە ،دەست بۆ هەر زەوییەكی وەزارەتی ئەوقاف دەبەین خاوەنێكی لێپەیدا دەبێت هەربۆیە دەستكاری
لە وەزارەت بەرنامەیەك هەیە بۆ رێككردنەوەی حوجرەكان ،تێبینیمان هەیە لەسەر حوجرەكان
ئەو زەویانەی ئەوقاف نەكراوە بەم شێوەی ئێستا ماوەتەوە. زەمەن :وەزارەتی ئەوقاف یەكێكە لەو وەزارەتانەی فەرمانبەری بندیواری زۆر بوو، ئەمەتان چۆن چارەسەر كرد؟ فەرەیدون غەریب :بەشێوەیەكی گشتی فەرمانبەرانی بندیوارمان چارەسەركردو هەموو ئەو كەسانەمان خستەوە سەركار كە موچەیان وەردەگرتو فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف بوون ،تەنیا تەكیەی شێخانی چوێسە نەبێت لەكاتی خۆیدا بە بڕیاری مام جەاللو كۆسرەت ڕەسوڵ 250كەسیان بۆ دامەزراوە ،بەئەمرێك كە لە ئەمرەكەشدا دەڵێت ئەمانە تایبەتن بە تەكیەكانی چوێسە كە چەند تەكیەیەكیان هەیە ،بەهیچ شێوەیەك ئەو فەرمانبەرانە ناگوازرێنەوە بۆ مزگەوتو جێگەیەكی دیكەی ناو وەزارەت، بەاڵم لەپارەوە لە سنوری 60بۆ 70 كەسێك كەخۆیان هەڵواسیبوو بەو تەكیانەدا گواسترانەوە بۆ سەر مزگەوتەكان. زەمەن :چەند پەیمانگاو حوجرە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەتاندا هەن ،ئایا كردنەوەی پەیمانگاكان بەردەوامە یاخود
پەیمانگای پێویست هەیە؟ فەرەیدون غەریب :لەساڵی 2016وە بڕیارێك دەرچوو تێیدا باس لەوەكرابوو خوێندنگە ئاینیەكان ژمارەیان 19خوێندنگەو پەیمانگایە كە بە بڕیارێك خرانەوە سەر وەزارەتی خوێندنی بااڵو وەزارەتی پەروەردە ،ئێمە تەنیا حوجرەمان هەیە ،لە وەزارەت بەرنامەیەك هەیە بۆ ڕێككردنەوەی حوجرەكان ،تێبینیمان هەیە لەسەر حوجرەكان ،كە دەبێت مامۆستاكانی دیار بێتو شەهادەو ئاستی خوێندنو ئەزموونیان ئاشكرابێتو ئەو فەقێیانەی لەوێ دەخوێنن بزانرێت كێن. زەمەن :لەبارەی جێبەجێ نەكردنی یەك وتاری لەالیەن مامۆستایانی ئاینیەوە بۆ ئەمە چیتان كردووە؟ وەزارەتی ئەوقاف وتاری هەینی دیاریكردووە ،ئایا تۆ لەگەڵ ئەمەدا بویت ،ئایا هەموو مەالكان پابەندن بەو بڕیارەوە بەتایبەت سەلەفیەكان؟ فەرەیدون غەریب :شارەكان لەهەرێمی كوردستان جیاوازیان هەیە بۆ نمونە ئەو پابەندیەی لە دهۆكو دەوروبەری هەیە جیاوازە لە هەولێرو سلێمانی ئەو یەك
وتاریەی لەهەولێر هەیە جیاوازە لەسلێمانی، وەك سلێمانی سەربەخۆییەكی نیسبی هەیە لەم الیەنەوە ،وەزارەتیش رێزیان لەم جیاوازیانەی ئێرە گرتووە ،ناونیشانی ئەو وتارانەش وەزارەت دایدەنێت لەالیەن یەكێتی زانایانو مامۆستایانی ئاینی خۆیانەوە دانراونو مامۆستایانی سلێمانیش بەشدارن، یەك وتاریش پێویستە هەماهەنگ بێت لەگەڵ وتاری سیاسیدا ،بەاڵم لەواڵتی ئێمەدا بەهۆی نیزامێكی حكومڕانی باشمان نەبووە بەردەوام خەڵك گلەیی لەئەدای حكومەت هەبووە بۆیە مامۆستای ئاینی كاریگەر دەبێت لەو دۆخەی لەكۆمەڵگادا دەگوزەرێت، بەاڵم ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە ئاستی توانای وتاربێژان بەرز بكەینەوە وتار كەم بكەینەوە لە مزگەوتەكاندا. زەمەن :مامۆستایانی ئاینی بەپێی بیروباوەڕی سیاسیان مزگەوتەكانیان بۆ خۆیان دابەشكردووە وەك وەزارەت تاچەند ئاگادارنو چیدەكەن بەرامبەر ئەو مامۆستایانە؟ دابەشبوونی غەریب: فەرەیدون مامۆستایانی ئاینی بەسەر فێرگەو مەزهەبو فیقهی جیاوازدا لەدەسەاڵتی ئێمەدا نەبووە، كۆنتڕۆڵكردنی ئەم بوارەش ئاسان نیە، یەكێك لەهۆكارە ئەساسیەكانی دابەشبوونی مزگەوتەكان ئەوەیە مامۆستایانی ئاینی ئێمە لەدەرەوە خوێندویانەو ئەفكارو بۆچوونو بیروباوەڕی ئەو واڵتانەیان هێناوەتەوە بۆ ئێرە ،بۆنموونە مامۆستایەكی ئاینی سەرسامە بە زانایەكی ئاینی واڵتێكی دەرەوە ،كاتێك دێتەوە بۆ كوردستان دەچێتە مزگەوتێكو جۆرێك لە نامۆیی بۆ خەڵكی ئێمە دروست دەكاتو كاریگەری خراپیشی دەبێت، هەرچەندە ئێمە پێمانوایە مامۆستایانی ئاینی هەربیرو بۆچونێكی جیاوازیان هەبێت سەر بەهەر مەدرەسەیەك بێت ئاساییە ،بەاڵم بەداخەوە جیاوازییەكانی مامۆستایان لە بۆنە ئاینیەكاندا ڕەنگی داوەتەوە ،كە دەبێت لە خوێندنو پەروەردەوە دەستكاری ئەوە بكەین كە خیالفو جیاوازی نەهێڵین. زەمەن :ئێستاش مزگەوتەكان لەالیەن
دەست بۆ هەر زەوییەكی وەزارەتی ئەوقاف دەبەین خاوەنێكی لێپەیدا دەبێت
خێرخوازانەوە بەڕێوەدەبرێت ئەو داهاتەی وەزارەتی ئەوقاف هەیەتی چی پێدەكرێت یان چۆن خەرجدەكرێت؟ فەرەیدون غەریب :وەزارەتی ئەوقاف لە رابردوودا مزگەوتی دروستكردووەو بودجەیەكی بۆ داناوەو خزمەتی مزگەوتەكانیشی كردووە، بەاڵم بەهۆی قەیرانی دارایی ئەمە نەماوە لەئێستادا خێرخواز مزگەوت دروست دەكات زۆرجار ئەو خێرخوازانە خۆیان مزگەوتەكان بەڕێوەدەبەن لەڕووی پێداویستیەكانەوە، وەزارەتی ئەوقاف هیچ پارەیەكی وەهای لەبەردەستدا نیە كە خزمەتی مزگەوتەكانی پێبكات بەداخەوە. زەمەن :چەند وتارخوێنو پێشنوێژ هەنو پێویستتان بەچەندی ترە؟ فەرەیدون غەریب :سنوری دوو سەد گرێبەستمان هەیە كە زۆرینەیان خزمەتگوزاری مزگەوتن ،پێویستمان بە دامەزراندنی مامۆستای ئاینی هەیە250 ، مامۆستای خۆبەخشمان هەیە ،لە سنوری پارێزگاری سلێمانی 1900مزگەوتمان هەیە كە ژمارەیەكیان پێویستیان بە مامۆستای ئاینی هەیە.
پ��او پ�� ێ��کەو ت�� ن�
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
5
دەرباز محەمەد ،ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان:
هەنگاوەكانی چاكسازی بە خاو و خلیچكی دەڕوات دەرباز محەمەد ،سكرتێری كاروباری ژورەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، كە هاوكات ئەندامی خانەی راپەڕاندنیشە ،ئاماژە بۆ ئەوەدەكات؛ هەنگاوەكانی حكومەت بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و جێبەجێكردنی رێككەوتن و بەڵێنەكان خێرا نین و بە خاوو خلیچكی دەڕوات ،بەاڵم دەبێت ئەوە الی هەموومان روون بێت كە هەرێمی كوردستان ،جگە لە ئەنجامدانی چاكسازیی هیچ دەرفەتێكی دیكەی نییە. ئەو ئەندامەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان کە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە ،سەبارەت بە ئەدای كاربەدەستە بااڵكانیان لە حكومەت و كۆی دەسەاڵتی هەرێم دەڵێت :خانە لە ئەدای وەزیرەكانیان رازین، بەاڵم بە تێبینییەوە. سازدانی :زەمەن
زەمەن :رۆژی شەممەی رابردوو خانەی راپەراندنتان بە ئامادەبونی رێكخەر ،كۆبونەوەی بە وەزیرەكانتان و جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كرد ،ئەو كۆبونەوەیە بەچ ئامانجێك بوو؟ دەرباز محەمەد :كۆبونەوەیەك بوو بۆ پێداچونەوەی ناوخۆیی خۆمان. ئێمە پێداچونەوەیەكمان كرد بۆ مەلەفی بەشداریمان لە حكومەت، پێداچونەوەكە هەم لە رووی ئەوەی كە ئەم بەشداریكردنە لەسەر بنەمای رێككەوتنێك بووە كە بنەماكەی چاكسازییە لە كۆی دەسەاڵت و بەتایبەت حكومەت ،هەڵسەنگاندنمان كرد لەسەر ئەوەی چەندی جێبەجێكراوەو چۆن جێبەجێكراوە. زەمەن :تاچەند لە وەزیرەكانتان رازیبوون؟ دەرباز محەمەد :ئێمە لە ئەدایی وەزیرەكانمان رازین بەاڵم بەتێبینییەوە. زەمەن :ئەی سەبارەت بە ئەدای حكومەت ،خانەی راپەڕاندن هەڵسەنگاندنی چۆن بوو؟ دەرباز محەمەد :تایبەت بە ئەدائی حكومەت بەشێوەیەكی گشتی پێمانوایە لە بابەتی چاكسازی و بابەتی شەفافیەت ،پرۆسەیەكە بەخاو خلیچكی ئەڕوات بەرێوە. زەمەن :بۆچونتان لەسەر پرۆژەی چاكسازی حكومەت چیە كە بڕیارە حكومەت بینێرێت بۆ پەرلەمان؟ دەرباز محەمەد :ئێمە وەك گۆڕان بەتەواوەتی پشتگیری دەكەین ،ئەو پرۆژەیە بە مەلەفی خۆمان دەزانین كە لە یەكەم خولی پەرلەمانەوە لە 2009وە، كارمان بۆ ئەوە كردووە دادپەروەری لە مووچەدا هەبێت ،مووچە بەرزەكان كەمبكرێـتەوەو كەمەكانیش زیاد بكرێت. ئەوە جگە لە خانەنشینی ناهەق و نایاسایی كە ئێمە لەگەڵی نین. زەمەن :خەڵكانێك رەخنە دەگرێت و دەڵێت ئەو بەڵێنانەی گۆڕان دای بۆ بەشداریكردنی ،وەك خۆی جێبەجێ نەكراوە؟ دەرباز محەمەد :ئێمە رێككەوتنێكی سیاسیمان هەیە بۆ هاوبەشی لە حكومەت ،ئەو رێككەوتنە سیاسییە
ئێمە نوێنەرایەتی گۆڕانمان لەناو حكومەت بۆ ئەوەیە كە هەوێنی چاكسازی بین
ئەبێت ئەوە الی هەمومان رون بێت كە هەرێمی كوردستان، بێجگە لە ئەنجامدانی چاكسازیی هیچ دەرفەتێكی دیكەی نییە لە رووی ئیدارییەوە بەشێكی جێبەجێ بووەو بەشێكی ماوە ،لە رووی ئەوەی كە ئەرك و پۆستەكان چۆن دابەش بكرێت ئەمە بەشێكی جێبەجێ بووەو بەشێكی ماوە ،پێویستمان بەوەیە لە زووترین كاتدا ئەو بەشەی دیكەی جێبەجێ بكەین واتا پێویستمان بەوەیە ئەو كاتە بێین هەڵسەنگاندنێكی ورد و كرداری بكەین بۆ ئاستی رێككەوتنەكە، ئێستا قۆناغی وەزیرەكان تەواو بوە، بریكارەكانیان رۆیشتوە و لە زوترین كاتدا دانانی بریكارەكان تەواو دەبێت و پاشان دەكەوێتە سەر پۆستەكانی دیكە. پڕۆگرام و فەلسەفەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداریكردن ،چاكسازییە لە كۆی دەسەاڵت ،ئێمە نوێنەرایەتی گۆڕانمان لەناو حكومەت بۆ ئەوەیە كە هەوێنی چاكسازی بین بۆ ئەوەی ئەگەر چاكسازی كێشەی هەبێت ،ئێمە یارمەتیدەر بین ،بەشداریی ئێمە بۆ ئەوە نییە كە جێگە بۆ كادرەكانمان بكەینەوە ،واتا بەشداریی ئێمە بەو تێگەیشتنەوە سەیر نەكرێت كە ئێمە خەمی ئەوەمانە كێمان دەوێت كە فاڵنە پۆست وەردەگرێت بەقەد ئەوەی ئێمە ئەمانەوێت كە هەوێنێك بین، عەقڵیەتێك بین خەڵكی ئێمە بتوانێت چاكسازی بكات لەناو ئەو جومگانەی دەسەاڵتدا. بە راستی و راشكاوی دەیڵێین پاشماوەی ( )1991تاوەكو ()2019 كە دەكاتە ( )28ساڵ لە كۆی ئەو كێشانەی كە ئیدارە و دەسەاڵت لە كوردستان هەیەتی ،چارەسەرەكەی بە (كن فیكون)ێك نابێت ،گرنگ ئەوەیە ئێستا ئێمە لەسەر رێگە خراپەكە الچین و بێینە سەر رێگەیەكی تەندروست و راست ،ئەمە هاتنە سەر سكەیە لە خراپەوە بۆ باش .ئێستا ئێمە ناڵێین یەكێتی و پارتی وەكو ئێمە سورن و وەك ئێمە خەمیانە ،بەاڵم بڕیار و پەیامیان بۆ ئێمە بە تایبەت پارتی، ئەوەیە كە دەبێت چاكسازی بكرێت. ئەبێت ئەوە الی هەمومان روون بێت كە هەرێمی كوردستان ،بێجگە لە ئەنجامدانی چاكسازیی هیچ دەرفەتێكی دیكەی نییە ،لە بەغدا بەهۆی كەڵەكەبوی كێشەكانی ( )16ساڵی رابردوەوە ئێستا
هەرچی دەكەن هاواڵتی رازی نییە هەر پەیامێك دەدرێت هاواڵتیان رازی نین، بۆیە هەرێمی كوردستانیش ئەگەر لەسەر هەمان مەنهەجی حوكمڕانی بمێنێتەوە دور نییە ئەوەی لە بەغدا رودەدات لە هەرێمیش روبدات .هیچ كات دور نییە و ئێمە وەك گۆڕان لە قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەین چاوەڕوان دەكەین رێككەوتنەكە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و چاكسازی بكرێت. هەنگاوەكان بەرەو چاكسازی خێرا نییە ،ئێمە پێمانوایە لە هەندێك روەوە رێگا خراپەكە بە خراپ ناسێنراوە ،ئەمە زۆر زۆر گرنگە كە سەرۆكێكی حكومەت بڵێت رێگەی خراپ گیراوەتە بەر لە رابردووداو گەندەڵی هەیەو ئێمە دەچینە سەر رێگا راستەكە. لە ماوەی داهاتوودا هێواش هێواش بەرهەمی ئەو چاكسازییانە ئەچنینەوە چ لە مەسەلەی دروستكردنی عەدالەت بێت لە مەسەلەی موچە ،چ مەسەلەی نەهێشتنی رۆتین بێت ،چ مەسەلەی نەهێشتنی گەندەڵی بێت ،چ لە بواری كۆنتراكت و گرێبەستەكانی حكومەت یان بواری وەبەرهێناندا ،هەموو ئەمانە هەنگاوی گرنگن و خەڵكی كوردستان پێی سودمەند دەبێت ئەگەر ئێمە هەنگاوی خێراتر بنێین كە پێمانوایە بە راستی هەنگاوەكان خێرا نین ،بێگومان بۆ ئەوە لە حكومەتداین ئەگەر بزانین ناگەینە چارەسەر ئەوكاتە پێداچونەوەیەكی جدی دەكەین بەو مەسەلەیەدا. زەمەن :لە چەند رۆژی رابردودا كۆبونەوەتان هەبوو لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم ،ئێوە گەشبینن بۆ ئەوەی ئەم سەرۆكایەتییە كە بەرزترین دەسەاڵتی جێبەجێكردنە هەنگاوی گرنگ بنێت لە بوارەكانی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا و دروستكردنی یەكڕیزی الیەنە سیاسیەكان و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە؟ دەرباز محەمەد :ئەوەی ئێمە ئاگادارین و لە كۆبونەوەكەش بە رونی باسكرا چەند شتێك دەڵێم، لەسەر مەسەلەی بەغدا ئیستا حكومەتی هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێم و هێزە سیاسییەكانی هەرێم
زۆر زۆر گرنگە كە سەرۆكێكی حكومەت بڵێت رێگەی خراپ گیراوەتە بەر لە رابردووداو گەندەڵی هەیەو ئێمە دەچینە سەر رێگا راستەكە
قەناعەتێكمان هەیە كە رێكخستنێكی تۆكمە و رێكوپێك رێكبخەینەوە پاشان كۆنفرانسی نیشتمانی ببەستین گەیشتونەتە قەناعەتێك كە ئێمە دەبێت پەیوەندییەكی تەندروست و بەپێی دەستوری عێراق بۆ پاراستنی مافەكانی خەڵكی كوردستان هەبێت لەگەڵ بەغدا، قۆناغی رابردوو قۆناغی دابڕانی پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم قۆناغێكە رۆیشت. ئێستا قۆناغێكی نوێ دەستپێدەكەین، ئەو رێككەوتنەی ساڵی( )2019كرا لەسەر مەسەلەی بودجە یەكێك لە بەرهەمەكانی ئەو قۆناغە نوێیەی كە دەبێت پەیوەندییەكی تەندروستمان لەگەڵ بەغدا هەبێت ،چونكە لە ئەنجامدا سەروەری خاكی عێراق و بە هەرێمی چوارچێوەیەكی كوردستانیشەوە عێراقی هەیە لە رووی نێودەوڵەتییەوە، راستە هەرێمی كوردستان گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە ،بەاڵم لە ئەنجامدا دەرگاو دەروازەی ئێمە بۆ ئەوەی كە هەرێمەكەمان لەم قۆناغە چاك بێتەوە لە كێشەكانی رابردوو چ كێشەی سیاسی یان كێشەی بودجە و ئابوری ،دەتوانین لە بەغدا رێك بكەوین. لە رووە سیاسییەكەیەوە پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و بەشداریی كورد لە بەغدا ،بەشدارییەكی واقعی رون هەیە ،بەاڵم ئێمە تێبینیمان لەوە هەیە كە ئەم بەشدارییە نابێت تەنیا الی یەكێتی و پارتی و بۆ بەرژەوەندی ئەوان بێت ،دەبێت لە بەرژەوەندی كورد بێت و ئەمەمان بە راشكاوی لە كۆبونەوەكاندا بە هەردوو الیەن وتووە، ئەگەر بەشدارییەكی فراوان دەكرێت لە ماوەی داهاتوودا ناكرێت قۆرخ بكرێت بۆ یەكێتی و پارتی و دەبێت ئەم حاڵەتە چارەسەر بكەین ئەو كاتە ئێمە وەك گۆڕان دەتوانین بڵێین هاوبەشین لە مەسەلەی بڕیاری سیاسی تایبەت بە بەغدا. بۆ مەسەلەی ناوخۆو هێزی پێشمەرگە ،راستییەكەی ئەوەی كە لەو كۆبونەوەیە سەرۆكی هەرێم باسی كرد ئەوەیە كە هەردوو جێگرەكەی باكگراوندێكی هەردووكیان كە پێشمەرگانەو سەربازیشیان هەیە، سەرقاڵی رێكخستنەوەی ئەو مەلەفەن و كاری لەسەر دەكرێت ،ئەوە مەلەفێكی
ئاسان نییە یەكێتی و پارتی لە ماوەی رابردوودا نەیانتوانیوەو نەیانویستوە مەسەلەی مەلەفی هێزی پێشمەرگە بكرێت بە هێزێكی نیشتیمانی .ئێستا كە دەڵێین ئەمە داوای ئێمەیە بۆ چاكسازی ،رای خۆشیانە كە دەبێت چارەسەر بكرێت ،تێڕوانینی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەیە كە ئیمە هەمو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەیە سەر بگرێت. •ئێوە هەوڵ دەدەن یان پێداگری لەسەر دەكەن ،بەتایبەت كە گۆڕان ئەو یەكخستنەوەیە بە پڕۆژەی خۆی دەزانێ؟ دەرباز محەمەد :لە یەكەم رۆژەوە پڕۆژەی گۆڕان بووەو ئێستاش ئەوەندەی ئێمە كە جەختی لەسەر دەكەینەوە ئەوانی تر ناڵێن نا ،بەاڵم پێوستە هەنگاوی پراكتیكی بنرێت ،ئەم مەسەلەیە مەسەلەیەكی گەورەیە ،ئایا چەكبەدەست ئینتیمای بۆ حیزب هەیە یان بۆ نیشتیمان و نەتەوە و حكومەت؟، ئێمە پێمانوایە بۆ ئەم قۆناغە ئەگەر هەرێمی كوردستان هێزێكی نیشتیمانی نەبێت ،كەواتە هەموو رۆژێك روودانی شەڕ ئەگەرێكی زۆر زۆر بەهێزە ،بۆیە ئەگەر دەمانەوێت لە شەڕ بە دوور بین پێویستە هێز لەالی دام و دەزگا دەوڵەتییەكان بێت و ئەمە بۆ هێزی ئاسایش و ناوخۆش راستە. زەمەن :جڤاتی نیشتمانی لە ماوەی رابردوودا بڕیاریدا بە ئەنجامدانی كۆنفرانسی نیشتیمانی و هەڵبژاردنە لە بێگومان كە ناوخۆییەكان باژێڕوانەكانیش بەشێكیان پێویستیان بەوەیە نوێ بكرێنەوە و وادەی هەڵبژاردن كاتی هاتوە ،ئەم پرۆسانە بە چی گەیشت ،كامیان پێش ئەویتریان دەكەوێت؟ دەرباز محەمەد :سەبارەت بە رێكخستنەوەی كاروباری رێكخراوەیی، بەڕاستی گرفت نییە لەالیەن ئێمەوە كە كامیان پێش ئەویتریان دەكەون ،بەاڵم قەناعەتێكمان هەیە كە رێكخستنێكی تۆكمە و رێكوپێك رێكبخەینەوە پاشان كۆنفرانسی نیشتمانی ببەستین ،ئەوەش هیچ كێشەیەكی دەستوریی نییە. * لە هەمان كۆبونەوەی جڤاتدا
لە ماوەی داهاتوودا هێواش هێواش بەرهەمی ئەو چاكسازییانە ئەچنینەوە چ مەسەلەی دروستكردنی عەدالەت بێت لە موچە ،چ نەهێشتنی گەندەڵی بێت
یەكێتی و پارتی لە ماوەی رابردوودا نەیانتوانیوەو نەیانویستوە مەسەلەی مەلەفی هێزی پێشمەرگە بكرێت بە هێزێكی نیشتیمانی لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ لێپێچنەوە و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی گۆڕان ،یان ئەو كەسانەی لە پشكی بزوتنەوەكە پۆستیان وەرگرتوە ،ئەوەش لێكدانەوەی جیاوازی بۆكرا ،رونكردنەوەی ئێوە لەسەر ئەم پرسە چیە؟ دەرباز محەمەد :بەداخەوە تەعبیرەكە وەك خۆی نەكەوتە ناو راگەیاندنەوە، ئێمە بڕیاری هەڵسەنگاندنمان داوە ،لە هەڵسەنگاندندا كاری باش دەستخۆشی لێدەكرێت ،كاری خراپیش لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت .ئەگەر لێكۆڵینەوە كەوتە ئەوەی كەسێكی كە لە رێگەی ئێمەوە یان هەڵسوڕاوی ئێمەوە پۆستێكی هەیە ،كەم و كورتییەكی هەیە جا كەموكورییەكە گەندەڵی ئیداریی یان گەندەڵی مادیی بێت ،ئەو كاتە كە لێكۆڵینەوە سەلماندی كەمتەرخەم بووە، ئینجا لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، بێگومان ئێستا ئێمە لیژنەیەكمان پێكهێناوە نوێنەرایەتی سەرۆكایەتی ژوری حكومەت و ژوری ئیدارە و ژوری یاسایی و ژوری پەیجوری لەگەڵ ژوری پەرلەمانی تێدایە ،ئەو لیژنەیە بە شێنەیی هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ئەو كەسانە دەكات كە لە رێگەی ئێمەوە پۆستیان وەرگرتووەو لەسەر ئێمە ماڵن، بەاڵم ئەو كەسانەی هەڵسەنگاندنەكە دەیانگرێتەوە پێویستە ساڵێك بەسەر پۆستەكەیدا تێپەڕ بووبێت واتا دوای ساڵێك لە بەردەوامییان لە كارەكانیان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكەین ،هاوكات ئەگەر كەسێكیش ساڵێك بەسەر ئەركەكەیدا تێپەڕ نەبووبێت ،بەاڵم تێبینییەكی گەورە هەبێت ،ئەوا لەو حاڵەتەشدا لێكۆڵینەوە دەكەین. •مامەڵەی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ كەسێكدا چۆن دەبێت كە ئێستا پەیوەندی بە بزوتنەوەكەوە نەمابێت؟ دەرباز محەمەد :ئەوە پڕۆسەیەكی ئاڵۆزە ،كە ئێمە هەڵسەنگاندن دەكەین بۆ ئەوەی تێبگەین ئایا قەناعەت دروست دەبێت بە سزادان یان نا ،واتە جۆری كێشەكە و كەموكورتیەكە ئەوەیان دیاری دەكات .ئەگەر كەسێك ئیستا لەناو گۆڕان نەبێت سزای رێكخراوەیی نادرێت ،دواتر بڕیار دەدەین چ مامەڵەیەك لەگەڵ بابەتەكەیدا دەكەین.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
4
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
پشتیوانی بۆ بڕیارەكەی وەزیری پێشمەرگە فراوان دەبێت كێ دەتوانێت دەستی حیزب لەناو پێشمەرگە ببڕێت؟ لەكاتێكدا چەندین یاساو رێنمایی پێشووتر هەیە
سەرچین ساڵح تادێت ژمارەی ئەو بڕیارو یاسایانە زیاد دەبێت ،كە بۆ دوورخستنەوەی دەستی حیزب لەناو هێزەكانی پێشمەرگەدا دەردەكرێن ،بەاڵم رۆژ لە دوای رۆژ دەستتێوەردانی حیزبیش زیاتر دەبێتو هێزەكانیش زیاتر ناسنامە حیزبیەكەیان تۆختر دەكەنەوە. لە پاڵ ئەوەشدا خواستێكی زۆر هەیە بۆ دوورخستنەوەی دەستی حیزبو بە نیشتمانیكردنی هێزەكان ،كۆتایی مانگی رابردوو وەزیری پێشمەرگە لەمبارەیەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد. بەپێی نووسراوێك ،كە ئیمزای شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی لەسەرەو گشتاندنی بۆ كردووە ،بڕیاردراوە بە قەدەغەكردنی هەموو جۆرە سزادانێكی سیاسی لەنێو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەپێچەوانەوە ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر الیەنی كەمتەرخەم دەكرێت. جگە لە قەدەغەكردنی چاالكی حیزبی لەناو یەكەكانی وەزارەتی پێشمەرگەدا، بڕیارەكەی وەزیری پێشمەرگە وەرگرتنی ئابوونەی حیزبی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەدا قەدەغە كردووە ،هەڕەشەی سزادانی هەر كەسو الیەنێكی كردووە كە سەرپێچی ئەو خااڵنە بكات. عەلی حەمەساڵح ،سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ،پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەكەی وەزیری پێشمەرگە دەربڕی ،جەختی كردەوە چاودێری جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكەن. سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ،دەڵێت: كاری حیزبی لە ناو وەزارەتو سزادانی سیاسییو ئەنجامدانی چاالكی سیاسی و حیزبیو وەرگرتنی ئابوونە كە لە بڕیارەكەی وەزیری پێشمەرگەدا هاتووە خاڵێكی رێككەوتنی الیەنەكانە. پێشمەرگە وەزیری بڕیارەكەی هاوكاتە لەگەڵ وتەكانی سەرۆكی هەرێمدا لە مەراسیمی دەرچوونی ئەفسەرانی پێشمەرگەدا لە زاخۆ ،كاتێك رایگەیاند: دەبێت پێشمەرگە هێزی پاراستنی گەل و واڵت و دەسكەوتەكان بێت ،ناكرێت هێزی حیزب و الیەن و گرووپەكان بێت ،دەبێ دوور بێت لە ناكۆكی و ملمالنێی ناوخۆ، بۆ مەرامی سیاسی و یەكالكردنەوەی كێشە سیاسییەكان بە هیچ شێوەیەك هێزی پێشمەرگەی كوردستان نابێ بەكار بێت. بەپێی یاسای ژمارە 17ی ساڵی
یەكخستنەوەی پێشمەرگە لە 2013وە راگیراوە یەكەی 80ی پارتی ژمارەیان 60هەزار پێشمەرگەیە یەكەی 70ی یەكێتی ژمارەیان 50هەزار پێشمەرگەیە هێزەكانی زێرەڤانی پارتی ژمارەیان 54هەزارە بەرگریو فریاكەوتنی یەكێتی ژمارەیان 26هەزارە تائێستا تەنیا 14لیوا یەكخراونەتەوە 1993ی یاسای حیزبەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق ،نواندنی كاری حیزبایەتی لە دامودەزگاكانی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ قەدەغەیە ،لەگەڵ ئەوەشدا دامودەزگای سەربازیو شێوە سەربازی نەبێو لێی قەدەغەیە چەكی بەپێچەوانەی یاساوە هەبێت. هەروەها لە مادەی 47یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007ی یاسای راژەو خانەنشینی پێشمەرگە كە پەرلەمانی كوردستان دەریكردووە هاتووە“ ،نابێ چاالكی حیزبی لەنێو ریزەكانی هێزەكانی پێشمەرگە بنوێنرێت”. رێڤینگ محەمەد ،سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە “زەمەن”ی وت“ :پشتگیری تەواوی ئەو بڕیارە دەكەین ،لەبەرئەوەی چەندین ساڵە
كوردستان نەبووەتە خاوەنی لەشكرێكی نیشتمانی ،هەم لە كارنامەی كابینەی نوێداو هەم سەرۆكی هەرێمم بینیوەو زۆر جدین لەم قۆناغەدا هێزی پێشمەرگە یەك هێزی نیشتمانی بێت ،جگە لەوەش هاوپەیمانان سورن لەسەر یەكخستنیانو پرۆژەشیان هەیە”. سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە ،وتیشی: “هەر شتێك پێویست بێت لە پەرلەمانەوە ئێمە ئامادەو پشتیوانین بۆ سەر خستنی پرۆسەی یەكخستنەوەو دوورخستنەوەی لە دەستی حیزب ،بەردەوامیش لەسەر خەتینو سەردانی شوێنە پەیوەندیدارەكانیشمان كردووە”. جگە لە یاساو بڕیارەكانی پەرلەمان لە ساڵی 2010ەوە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەو دوورخستنەوەیان لە دەستی حیزب قسەی سەرزاری بەرپرسانی بااڵی
هەرێمو یەكێتیو پارتی بووە ،بەاڵم تائێستا تەنیا 14لیوا یەكخراونەتەوەو بەهۆی رێكنەكەوتنی یەكێتیو پارتیەوە پرۆسەی یەكخستنەوەی پێشمەرگە لەساڵی 2013وە راگیراوە. مەسعود بارزانی ،سەرۆكی پێشووی هەرێم لە رۆژی 14ی كانونی یەكەمی 2014دا حەوت بڕیاری دەركرد بەمەبەستی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە .لە ناوەڕۆكی بڕیارەكەدا ئاماژە بەوەكرابوو: “پێویستە هەرچی زووترە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رێكوپێكی یەكبخرێتەوە. بەشێوەیەك كە نابێ حیزبایەتی تێدا بێت، هەر هێزێك لە دەرەوەی وەزارەت هەبێت، بەنایاسایی دەژمێردرێتو كەس بۆی نییە هێزی تازە لە دەرەوەی وەزارەت دروست بكات”. هەفتەی رابردوو لیژنەیەكی بااڵ لە
ئەندامێتی جێگرانی سەرۆكی هەرێمو راوێژكارێكی سەرۆكایەتی هەرێمو وەزیری پێشمەرگەو بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەو ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەو سەرۆكی ئەركانو فەرماندەی یەكەكانی 70و 80 تێیدا ئەندامن كۆبونەوە ،كاری ئەو لیژنەیە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەیە بە لەبەرچاوگرتنی پرۆژەی هاوپەیمانانو دۆزینەوەی میكانیزمی یەكخستنەوەیان. لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگی دژ بە داعش ،پەرلەمانی كوردستانیش بە بڕیاری ژمارە ( )19لە 23ی تەموزی 2014دا تایبەت بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان ()21 بڕیاری دەركرد. لە بڕگەی چوارەمی بڕیارەكەی پەرلەماندا هاتبوو“ :پێویستە لەسەر حكومەتی هەرێم هەموو هێزەكانی پێشمەرگە لەماوەی شەش مانگ لە دەرچوونی ئەم بڕیارەوە
لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا وەك هێزێكی نیشتمانی یەكبخات ،بەتایبەتی یەكەكانی (70و )80ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان. بەپێی ئامارە نافەرمییەكان یەكەی 80ی پارتی ژمارەیان 60هەزار پێشمەرگەیەو یەكەی 70ی یەكێتی 50هەزار پێشمەرگەیە، هێزەكانی زێرەڤانی پارتی ژمارەیان 54هەزارو بەرگریو فریاكەوتنی یەكێتی 26هەزارە ،ئەم هێزانە تائێستا بە هێزی یەكێتیو پارتی ناسراونو مووچە لە حكومەتەوە وەردەگرن. لیوا حەمە رێگر ،فەرماندەی پێشمەرگە لە یەكەی 80لە لێدوانێكی پێشتردا بە “زەمەن”ی وت”:پێمان خۆشە لە هێزی حزبەوە ببین بە هێزی نیشتمانی لەژێر دەسەاڵتو هەیمەنەی حیزبدا نەبین ،بەاڵم ئەوەش كاتی ئەوێت لەبەرئەوە یەكخستنی دوو هێزی گەورە كارێكی ئاسان نیە”.
یەکێتی لە یاسای کۆمسیۆن رازییەو گۆڕانیش ناڕازی زەمەن پەرلەمانی عێراق ،یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد ،ئەندامێکی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان گۆڕانکارییەکانی یاساکە بە جەوهەریی و دڵخۆشکەر نازانێت، پەرلەمانتارێکی کوردیش نایشارێتەوە جیاوازیی لە بۆچوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەبووەو یاساکەش بە تەواوەتی لە ئاستی داواکارییەکانیاندا نەبووە. پێنجشەممەی رابردوو ،پەرلەمانی عێراق یاسای نوێی کۆمیسیۆنی بااڵی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد ،بەپێی یاساکە ئەنجومەنی نوێی کۆمیسیاران لە حەوت دادوەر کە دوانیان هەرێمی کوردستان دایدەنێت ،لەگەڵ دوو راوێژکار پێکدێن و سەرپەرشتی سەرجەم راپرسی و هەڵبژاردنەکانی سەرتاسەری عێراق دەکەن. هەروەها دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەمێنێتەوە ،کە بە هەماهەنگی و هاوکاریی و لەژێر سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی بەغدا ئەرکی بەڕێوەبردن و رێکخستن و ئەنجامدانی سەرجەم هەڵبژاردنە فیدراڵییەکان لە هەرێمی کوردستانە. وریا محەمەد ،پارێزەرو ئەندامی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی یاساکەوە بە “زەمەن”ی وت“ :یاساکە گۆڕانکاریی گەورەو جەوهەریی نەکردووەو دڵخۆشکەر نییە ،تەنیا کۆمیسیارەکانی گۆڕیوە ،لەکاتێکدا دەبوو زۆرینەی فەرمانبەرەکان بگۆڕێت”. لەبەرامبەردا ،ئەڵماس فازڵ ،ئەندامی
لەمەودوا دادوەرەکان سەرپەرشتی کۆمیسیۆن دەکەن لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،یاساکە بە گرنگ دەزانێت و پێیوایە بەشێکی خواست و داواکارییەکانی کوردی تێدا جێگیرکراوە. پەرلەمانتارە کوردەکە بۆ “زەمەن” وتی“ :دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوەو نووسینگەی کۆمیسیۆنیش لەسەر ئاستی پارێزگاکان دادەنرێت ،ئەوەش گرنگە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان”. ئاشکرای کرد؛ لەماوەی چەند رۆژی پێش پەسەندکردنی یاساکەدا دانوستانیان لەسەر جێگیرکردنی دادوەرە کوردەکان و
مانەوەی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و یەکالیی کردنەوەی چارەنووسی بەڕێوەبەرە گشتییەکان بووەو توانیویانە زۆرینەیان جێگیربکەن. بەڕای بەشێک لە شارەزایانی هەڵبژاردنەکان ،کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەمەودوا هیچ ئەرک و گرنگییەکی نامێنێت ،چونکە دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم کە سەر بە بەغدایە کاری هەڵبژاردنی هەرێمەکان دەکات. لەبەرامبەردا ئەڵماس فازڵ وتی“ :بەپێی پڕۆژە یاساکە ،دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان البرابوون ،بەاڵم بەهۆی
پێداگریی ئێمەوە دەستەکە دەمێنێتەوە، کە ئەرکی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنە گشتییەکانە”. لە یاسای نوێی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا هاتووە :نۆ کۆمیسیار، کۆمیسیۆنەکە بەڕێوەدەبەن ،کە حەوتیان دادوەری پلە یەکن و دوان لەو دادوەرانە لەالیەن ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمەوە پێشنیاز دەکرێن ،لەگەڵ دوو راوێژکاری دەوڵەتیی ،کە ئەوانیش لەالیەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە پێشنیاز دەکرێن و سەرجەمیان بە تیروپشک و بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و کەناڵەکانی
راگەیاندن و رێکخراو و کۆمەڵەکان دادەنرێن. هەروەها کۆمیسیارەکانی پێشوو و بەڕێوەبەرە گشتییەکان خانەنشین دەکرێن ،یان راژەکەیان دەگوازرێتەوە بۆ فەرمانگەو وەزارەتەکان بەپێی پسپۆڕی و تایبەتمەندییان. ئەڵماس فازڵ ،کە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتییە لەبارەی کۆی یاساکەوە وتی“ :یاساکە لە ئاستی خواستەکانی ئێمەدا نییە ،بەاڵم باشترین دەق و ماددەکانی تێدا جێگیرکراون”. لەبەرامبەردا ،وریا محەمەد وتی: “حەوت ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیاران دادوەرن ،لەکاتێکدا پڕۆسەی هەڵبژاردن پڕۆسەیەکی هونەریی و تەکنینکی زۆر وردە ،رەنگە هەندێک دادوەر دابنرێن کە ئەزموونیان لەو بوارەدا نەبێت ،لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم و عێراق دادوەرەکان پێشنیاز دەکەن ،دواجار رەنگە دادوەرەکان حزبی بین ،چونکە دیارنییە بە چ میکانیزمێک کاندیدەکان دیاری دەکرێن ،بۆیە گۆڕانکارییەکان دڵخۆشکەر نین”. لەبارەی چارەنووسی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمیسیۆنی پێشووەوە، ئەندامەکەی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت :بەپێی یاساکە بەڕێوەبەرە گشتییەکان بەهەمان پلەو ناونیشانی خۆیان دەگوازرێنەوە ،بەاڵم دیارنییە راسپێردراوەکان (موکەلەفەکان) و دامەزراوەکان دەگرێتەوە ،یان بەشێکیان دەگرێتەوە ،نازانین چارەنووسی ئەوانە چۆن یەکالیی دەکرێنەوە ،یاساکە نەچووەتە ناو وردەکارییەوە.
بەپێی یاسا نوێیەکەی کۆمیسیۆن، هەر حیزب و الیەنێک بیەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بکات ،بەپێی یاسای ژمارە 36ی ساڵی 2015ی عێراق دەبێت و پێویستە سەرجەم حیزبەکان لەماوەی ساڵێکدا خۆیان گونجاندبێت لەگەڵ ئەحکامی یاساکە لە رۆژی بەرکاربوونی. ئەڵماس فازڵ ،نەیشاردەوە کە لەسەر یاسای کۆمیسیۆن ،جیاوازیی بۆچوون هەبووە لەنێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکان ،بەشێکیان پێیانوابوو دەبێت عێراق بە تەواوەتی سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات نەک بە هەماهەنگیی ،یان لەسەر ئەوەی تیروپشک بۆ دادوەرەکان لە هەرێمی کوردستان بکرێت ،یان لە عێراق ئەوەش کات و وردەکارییەکی زۆری ویست ،وتیشی: “لە روانگەی ئێمەوە ئەوەی توانیمان و لە بەرژەوەندیی خەڵک بوو لە یاساکەدا جێگیرمان کرد”. دوای پەسەندکردنی یاساکەش لەالیەن پەرلەمانەوە ،محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند :ئەم یاسایە یەکێکە لە یاساکانی چاکسازیی و دوایاساش نابێت ،دوای دەرچوونی یاساکە کۆمیسیۆنی نوێ دەستبەکار دەبێت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان خانەنشین دەکرێن ،یان ئەرکەکانیان لە دەرەوەی کۆمیسیۆن دەبێت ،ئەوەش وەک گرەنتییەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و دوور لە دەستوەردان و بەپێی خواستەکانی شەقام و خۆپیشاندەران.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
3
سەرۆکی ئەنجومەنی فەتوا لەبارەی ئافرەت و تەکسییەوە:
فەتوامان بۆ موسڵمان داوە نەک بۆ ئەوانەی بە یاسای ئەوروپی کاردەکەن زەمەن :ئەوەی لەبارەی ئافرەتو تەكسیەوە دەرتانكردووە ،فەتوایە یان روونكردنەوە؟ حەسەن موفتی :تەبعەن فەتوا بنەمای تایبەتی خۆی هەیە ،بەشێوازە گشتیەكەی فەتوایە ،بەاڵم بە روونكردنەوە باسمان كردووەو شێوازێكی ئامۆژگاری لەخۆگرتووە. زەمەن :كاردانەوەیەكی زۆری لەسەر دروستبووە ،بەتایبەت الی چاالكوانە ژنەكان؟ حەسەن موفتی :ئێمە فەتوا دەردەكەین كە شێوازی ئامۆژگاریو روونكردنەوەی هەیە ،ئەم فەتوایەمان بۆ موسڵمانان داوە، بۆ ئەوانەی ئیلتیزامیان هەیە بە شەریعەتی ئیسالمەوە ،باسی خەڵكێكمان نەكردووە كە دەیەوێت كار بكات بە یاسای ئەوروپیو ئەمریكی ،بۆ هاواڵتیانی هەرێممان دەركردووە كە %98ی موسڵمانە ،چەندین پرسیارمان لەوبارەیەوە بۆ هاتبوو ،كە زانیمان حاڵەتو پرسیارەكان زیاد بووە، روونكردنەوەمان لەوبارەوە نووسی ،كە هەشت خاڵەو هەندێكی ئامۆژگارییەو هەندێكیشی فەتواو روونكردنەوەیە، بەپێویستمان زانی كۆمەڵگەی كوردەواری كە پابەندە بە ئاینی ئیسالمەوە شیرازەی نەپچڕێتو وەكو خۆی بمێنێتەوە. خەڵكێك كە خۆی داخ لە دڵە لە ئیسالمو مەالو قورئان ،خەڵكانی نامەسئول
حەسەن موفتی ،سەرۆكی ئەنجومەنی بااڵی فەتوای هەرێمی كوردستان ،لەبارەی سەركەوتنی ئافرەت لە تەكسیدا، رایدەگەیەنێت فەتوایان بۆ موسڵمانانو ئەوانە داوە ئیلتیزامیان هەیە بە شەریعەتی ئیسالمەوەو وتی“ :باسی خەڵكێكمان نەكردووە كە دەیەوێت كار بكات بە یاسای ئەوروپیو ئەمریكی”. حەسەن موفتی ،لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ “زەمەن” وەاڵمی ئەو رەخنانە دەداتەوە كە لە دوایین فەتوایان گیرا ،ئەو دەڵێت: هەتا ئەو كاتەی دەچنە قەبرەوە لە فەتواكاندا خاتری كەس ناگرن. لەبارەی ئەوەی بۆچی تائێستا هیچ ئافرەتێك ئەندامی لیژنەی فەتوا نییە ،موفتی ،وتی“ :ئافرەتی خوێندەوارمان هەیە، بەاڵم ئافرەتێكمان نەبینیوە پسپۆڕ بووبێتو گەیشتبێتە ئاستی موفتی”. سازدانی :زەمەن وتویانە دەبێت فەتواكە بسوتێنرێت ئەوانە فێرن قورئان دەسوتێنن ،ئەوانە بە شێوازێكی عەقاڵنەو لۆژیكیانە بیر ناكەنەوە ،سەیری ئەوە ناكەن ئەگەر بێت و شیرازەی كۆمەڵگە پچڕا دواتر كۆمەڵگەیەكی بێغیرەتی لێدەردەچێت كە نەتوانێت دیفاع لە زەویو خاكو واڵتی خۆی بکات. زەمەن :رەخنەی ئەوە لە ئێوە دەگیرێت كە لە فەتواكانتاندا زۆر دەستێوەردان لە ژیانی تایبەت خەڵك دەكەن؟
حەسەن موفتی :بەپێچەوانەوە ئەوانەی رەخنەیان هەیە تەداخول دەكەن لە ژیانی خەڵكی تردا ،ئێمە هەر لە خۆمانەوە فەتوامان نەداوە، پرسیارمان لێكراوە ،ئەنجومەنی بااڵی فەتوا دامەزراوەیەكی فەرمیە 18 ،لقمان هەیەو لە هەموویانەوە پرسیارمان بۆ دێت هەڵقواڵوی خەڵكی بەشەرەفی موسڵمانی كوردستانە ،ئەوانە تەداخول دەكەن كە دژی دەوەستنەوە فەتواكەو هیچ لۆژیكێكیشان ال نیە حەز دەكەن
“زەمەن” هەناردەو داهاتى نەوتی
کوردستان بۆ مانگی ١١ئاشکرا دەکات زەمەن هەرێمى کوردستان لە مانگى رابردوودا زیاتر لە 1٣ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووەو داهاتەکەشى زیاترە لە ٧٠٠ملیۆن دۆالر.
بەپێى داتاکانى بەردەست دیسکى ئابوورى “زەمەن” هەرێمى کوردستان لە مانگى 11دا رۆژانە ٤٤٠هەزار بەرمیل نەوتى بە رێگەى بۆرى هەناردە کردووە، کە کۆى گشتى لەو مانگەدا 1٣ملیۆن و ٢٠٠هەزار بەرمیلە. تێكڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ
مانگی رابردوو ٦٣دۆالرو 1٢سەنت بووە ،هەرێمى کوردستان نەوتەکەی بە 1٠دۆالر کەمتر دەفرۆشێت ،واتە بەرمیلى بە ٥٣دۆالرو 1٢سەنت فرۆشتووە. بەو پێیەش داهاتى نەوتى هەرێم بە بۆرى ٧٠1ملیۆن و 18٤هەزار دۆالر بووە.
لەسەر شەرەفو كەرامەتی ئافرەتی كورد بژین ،بەبێ ئەوەی فەتواكەی ئێمە بخوێننەوە دژی وەستاونەتەوە ،كەی ئێمە وتومانە ناكرێت ئافرەت سواری تەكسی بێت ،تاكە واڵتین لە جیهانی ئیسالمیدا وتومانە دروستە ئافرەت شۆفێری تەكسیی بێت. زەمەن :بۆچی تائێستا لە لیژنەی فەتوادا ئافرەت نیە ،لەكاتێكدا بەشێك لە فەتواكانتان پەیوەندییان بە ئافرەتەوە هەیە؟
ئافرەتی موفتی: حەسەن خوێندەوارمان هەیە ،بەاڵم ئافرەتێكمان نەبینیوە پسپۆڕ بووبێتو گەیشتبێتە ئاستی موفتی ،هەر كاتێك زانیمان ئافرەتێك هەیە دەگاتە ئاستی ئەوەی لە زانستی ئیجتیهادو فەتوادا كە زانستێكی موعەقەدە لە عیلمی ئوسوڵی فیقهـ ،ئەوە ئاساییە ئافرەتێك یان دوانو سیان ببنە ئەندامی لیژنەی فەتوا .لەگەڵ ئەوەشدا لەو مەسەالنەی پەیوەندی بە ئافرەتەوە هەیە ئێمە راوێژمان لەگەڵ ئافرەتان هەیە. زەمەن :لە كوردستان دامەزراوەی فەرمیو حكومی هەیە ،دەوترێت لە بنەڕەتدا لیژنەی فەتوا پێویست نیە؟ حەسەن موفتی :ئەوە بۆچوونێكە رێزی دەگرین ،بەاڵم لەگەڵیدا هاوڕانین، ئەنجومەنی فەتوا هەڵقواڵوی یەكێتی زانایانەو بە كۆنگرە هەڵبژێردراوەو زیاتر لە پێنج هەزار مەال هاودەنگ بوون لەسەریو دەنگیان بۆ داوە ،ئێمە بۆچوونی پێنج هەزار مەال وەالنانێین بۆ بۆچوونی یەك دوو نەخۆش ،كە رەنگە حەز بكەن ئیغتیسابو كوشتنی ژن زۆر بێت ،ئێمە رێگریی دەكەین لەوەی ئیغتیسابو كوشتنی ئافرەت ببێتە حاڵەتیش ،ئافرەت زۆر پیرۆزترە لەوەی بكرێتە كااڵیەكو بەمالوبەوالدا ببرێت كەسێكیش نەبێت بەرگری لێبكات، لە زۆرێك لە بوارەكانیشدا وەزارەتی
ناوخۆ سەدا سەد پشتیوانی فەتواكانی ئێمەیە ،ئەو ئاگاداری دۆخەكەیە. زەمەن :ئێوە راوێژتان لەگەڵ ئەنجومەنی خانمانو رێكخراوەكانی تری ژنان هەیە یاخود نا؟ حەسەن موفتی :بەڵێ لە هەندێك فەتوادا هەمانبووە. زەمەن :لەو فەتوایەی لەبارەی تەكسیەوە دەركراوە راوێژتان كردووە؟ حەسەن موفتی :نەخێر ،چونكە بەپێویستمان نەزانیوە ،ئەمە پەیوەندی بە شەریعەتی ئیسالمەوە هەیەو خۆمان پسپۆڕین تێیدا ،پێویستی بە راوێژ نەبووە ئەگەر پێویست بوایە راوێژمان دەكرد ،ئەگەر هەر فەتوایەك پەیوەندی بە هەر بوارێكی ترەوە بێت راوێژ بە خەڵكی شارەزا لەو بوارانەدا دەكەین. داواكارین لە هەموو چینو توێژەكان فەتوایەك كە دەردەچێت بە جوانی بیخوێننەوە ،هەندێك خەڵك هەیە كە قسەیان لەسەر ئەو فەتوایە كردووە دەتوانین سكااڵیان لەسەر تۆمار بكەین، بەاڵم ئێمە ئامانجمان چاكسازیو ئامانجمان ئەوە نیە بەنزین بكەین بە ئاگردا ،هەتا ئەو كاتەی دەچینە قەبرەوە خاتری كەسیش ناگرین لە فەتواكاندا ،خاتری هیچ كەسو حزبو دەسەاڵتێك ناگرین ،خاتری یەكەمو دەیەم الی ئێمە شەریعەتی پیرۆزی ئیسالمە.
سەرۆكی پەرلەمان یەكێك لە خانووەكانی پەرلەمان دەفرۆشێت زەمەن -هەولێر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان یەكێك لە خانووەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە بڕی ٧9٠هەزار دۆالر دەفرۆشێت ،ئەوەش لەپێناو چاككردنەوەی ئەسانسۆرو دانەوەی قەرزەکان. لە خولی سێیەمدا ،پەرلەمانی كوردستان ژمارەیەك خانووی لە گوندی ئیتاڵی شاری هەولێر بۆ نیشتەجێبوونی پەرلەمانتاران دابینكردو بۆ بەشێكی دیكەی پەرلەمانتارانیش لەخولی دووەمدا لە شوقەكانی نازستی كە بە شوقەكانی زەكەریا ناسراون نیشتەجێبوون. لەنێو خانووەكانی گوندی ئیتاڵی سێ خانوو بۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تەرخان كراون ،بەاڵم لە چەند رۆژی رابردوودا رێواز فایەق یەكێك لەو خانووانەی بە بڕی ٧9٠ هەزار دۆالر 9٤8 -ملیۆن دینار فرۆشتووە. سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە هۆكاری فرۆشتنی یەكێك لە خانووەكان ،بە “زەمەن”ی راگەیاند: “لە خولی چوارەمەوە ئەسانسۆرەكانی پەرلەمان تێكچوون ،لە چەند رۆژی رابردوودا ئەسانسۆری فەرمانبەرانی پەرلەمان ،سێ فەرمانبەریشی تێدابوو ،لە نهۆمی سێیەمەوە كەوتە خوارەوە، بەاڵم خۆشبەختانە فەرمانبەرەكان هیچیان لێ نەهات .بەمەبەستی گۆڕینی ئەو ئەسانسۆرانە سەرۆكی پەرلەمان واژووی لەسەر فرۆشتنی ئەو خانووە كرد”. فرۆشتنی خانووەكەی ،دوای ئەوە هاتووە سەرۆكی پەرلەمان نووسراوێكی ئاراستەی
حكومەت كردووە بۆ ئەوەی ئەسانسۆرەكانی پەرلەمان یان چاكبكرێن یاخود بگۆڕدرێن، بەاڵم حكومەت وەاڵمی سەرۆكی پەرلەمانیان داوەتەوە كە توانای داراییان نیە“ .بۆیە سەرۆكی پەرلەمان بەناچاری واژووی لەسەر فرۆشتنی ئەو خانووە كرد بۆ ئەوەی ئەسانسۆرەكانی پەرلەمان لە زووترین كاتدا چاكبكرێنەوە، چونكە ئەسانسۆری سەرۆكایەتی پەرلەمان لەكاركەوتووەو ئەسانسۆری پەرلەمانتارەكانیش هێندە خراپ بووە كە ماوەیەكی زۆری پێدەچێت تا چاکبکرێت .هی فەرمانبەرانیش ئەوە بارودۆخیەتی” ،سەرچاوەكەی نزیك لە
سەرۆكی پەرلەمان وای وت. ئێستا پارەی فرۆشتنی ئەو خانووە لە حیساب بانكێكەو سەرۆكایەتی پەرلەمانیش گۆڕینی ئەسانسۆرەكانی پەرلەمانی داوە بە تەندەر ،كە پێنج دانەن لەگەڵ ئەسانسۆرێكی خزمەتگوزاریی. ئەو سەرچاوەیە ئەوەی بۆ “زەمەن” خستەڕوو ،بەر لەوەی سەرۆكی نوێی پەرلەمان دەستبەكاربێت ،پەرلەمان بڕێكی زۆر قەرزی كەوتبووە سەر بەهۆی زۆری خەرجییەكان لەماوەی دەستبەكاربوونی خولی پێنجەم. سەرچاوەكە وتی“ :پەرلەمان بڕی ٢ ملیارو ٢٠٠ملیۆن دینار قەرزدار بوو ،لەماوەی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی پەرلەمان كە نزیكەی شەش مانگە ،توانراوە ملیارێك و 8٥٠ ملیۆن دینار قەرز بدرێتەوەو ئێستا پەرلەمان تەنیا ٣٥٠ملیۆن دینار قەرزدارە” .بەشێكی ئەو قەرزە لەالیەن حكومەتو بەشێكی تری لە نەسرییەی پەرلەمان دراوەتەوە.
سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ سەرۆكی دوو لیژنەی پەرلەمان دەداتە دادگا سەرچین ساڵح سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ ،لە دادگای هەولێر سكااڵی لەسەر سەرۆكی لیژنەی دەستپاكیو سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەاڵیەتی لە پەرلەمانی كوردستان تۆماركرد ،بەتۆمەتی ناوزڕاندنی لە رۆژنامەو كەناڵەكانی راگەیاندنەوە. كۆمەاڵیەتیو كاروباری لیژنەی داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ ،لە ماوەى رابردوودا راپۆرتێكی لەسەر بەهەدەردانی سامانی گشتیو گەندەڵیەكانی سەرۆكی دەستەى مافى مرۆڤ ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد ،بەپێی ناوەڕۆكی راپۆرتەكە سەرۆكی دەستەكە ٢8٢ملیۆنو ٦1٢هەزار دینارى بە هەدەر داوە. گوڵستان سەعید ،جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەاڵیەتیو داكۆكیكردن لە
زیا پتریۆس مافی مرۆڤ ،بە “زەمەن”ی وت“ :دەستەی مافی مرۆڤ سكااڵیان تۆماركردووە لەسەر سەرۆكی لیژنەكەمان ،بە تۆمەتی ئەوەی لە كەناڵو رۆژنامەكانەوە تەشهیری پێكراوە، لەكاتێكدا سەرۆكی دەستەكە خۆی زۆرترین تەشهیری بە پەرلەمان كردووە قسەی بە
پەرلەمانتار وتووە ،بەاڵم ئەو كەسە تێوەگالوە لە گەندەڵی ،زیادەڕۆیی كردووە لە خەرجیو بەكارهێنانی دەسەاڵتەكانی بۆ بەرژەوەندی خۆی”. وتیشی“ :داوامان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە لە زووترین كاتدا هەڵوێست وەربگرێتو متمانەی لێوەربگیرێتەوە، بەداخەوە ئیجرائاتەكان لەم واڵتەدا ئاوایەو لەكاتو ساتی خۆیدا بەڕێوەناچێتو ئیجرائاتی پەرلەمان خاوە ،بۆیە سەرۆكی ئەو دەستەیە دواكەوتنی ئیجرائاتەكانی قۆستووەتەوەو سكااڵی تۆماركردووە”. بەپێی یاسا پەرلەمانتار پارێزبەندی هەیە بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لیژنەی یاسایی پەرلەمان وەاڵمی سكااڵكەی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ بداتەوە. راپۆرتی لیژنەی كاروباری كۆمەاڵیەتیو داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ ،سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤی تۆمەتبار كردووە بە
رۆمیۆ هەکاری هەدەردانی زیاتر لە ٢8٢ملیۆن دینار لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆی ،بەشێوەیەك ٤٤ ملیۆن دینار بۆ جلوبەرگو كارتی مۆبایلو میوانداری خەرجكردووە لەگەڵ ئەوەشدا حەوت جار خۆی ئیفاد كردووە بە بڕی ٦8 ملیۆن دینار.
شیرین ئەمین ئەو دوو سەرۆك لیژنەیەی لەالیەن سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤەوە سكااڵی یاساییان لەسەر تۆماركراوە بریتین لە: شیرین ئەمین ،سەرۆكی لیژنەی دەستپاكیو رۆمیۆ هەكاری ،سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەاڵیەتیو داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ لە
پەرلەمانی كوردستان. لە بەرامبەردا زیا پترۆس ،سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ بە “زەمەن”ی وت“ :لەبەرئەوەی غەدریان لێكردووەو راپۆرتەكەیان بێ بنەمایەو پەیوەست نیە بە هیچ رێكارێكی یاساییو ژمێریاری و مەبەستی ناوزڕاندن بووە ،بۆیە سكااڵی فەرمی خۆمان پێشكەش كردووە الی دادگا لەسەر سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەاڵیەتیو مافی مرۆڤو سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان كە ناویان زڕاندووم ،بۆیە داوای مافی خۆم دەكەم و دادگا یەكالیان دەكاتەوە”. دوای ئەوەی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان راپۆرتەكەی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد ،سەرۆكایەتی پەرلەمانیش كەیسەكەی رەوانەی دەستەی دەستپاكی هەرێم كرد، بەاڵم سەرۆكی دەستەی مافەكانی مرۆڤ رەتی دەكاتەوە تائێستا دەستەی دەستپاكی قسەی لەگەڵدا كردبێت لەسەر ئەو كەیسە.
�هەواڵ
2
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
وردەكاریی پڕۆژەیاسای چاكسازیی حكومەت
یەکێتی نیگەرانە لەو بەشەی پڕۆژەکە کە تایبەتە بە خانەنشینانی سەربازی و خەرجی و موچەی یەکەی ٧٠ زەمەن بڕیارە لە کۆبونەوەی سبەینێ چوارشەممەیدا ،ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یاسای چاکسازیی لە خانەنشینی و مووچەو دەرماڵەو بەخشینەکان پەسەند بکات و ئاڕاستەی پەرلەمانی بکات. كۆتایی مانگی رابردوو ،ئەو لیژنەیەی بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژەیاساكە پێكهێنرابوو كارەكانیان تەواوكرد ،سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران بە “زەمەن”ی وت: “دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو یەکێتی رازی نەبوو لەسەر بەشێکی پڕۆژەکە، بە پێداگریی سەرۆکی حکومەت ئەم چوارشەممەیە پڕۆژەکە دەبرێتە ناو کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و پەسەند دەکرێت ،بە مەبەستی رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان. وتیشی“ :بۆ ئەوەی پرۆژەكە بەزوویی لە پەرلەمانیش پەسەند بكرێت ،وەزیرەكان بەكۆی دەنگ پەسەندی دەكەن بۆ ئەوەی فراكسیۆنەكانیان لە پەرلەمان دەنگی پێبدەن”. لەبارەی نیگەرانییەکانی یەکێتییەوە، سەرچاوەکە ئاشکرای کرد؛ یەکێتی نیگەرانە لەو بەشەی کە تایبەتە رێکخستنەوەی پێشمەرگە و پێداچوونەوە بە خەرجی و مووچەی هێزەکانی ،70 هەروەها نیگەرانە لە پێداچوونەوەی لیستی ئەو خانەنشینانەی پلەی بااڵی سەربازییان پێدراوە. سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران ناوەڕۆکی پڕۆژەیاسای چاکسازیی بۆ “زەمەن” ئاشکرا کرد کە؛ پڕۆژەکە ناوی (چاکسازیی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عێراق)ە و لە ٢١ماددە پێکهاتووە ،لە پڕۆژە نوێیەکەدا خانەنشینی پەرلەمانتارو وەزیر نامێنێت ،جگە لەو كەسانەی تەمەنیان سەروو ٥0ساڵەو ١٥ ساڵ خزمەتیان هەیە (هاوشێوەی یاسای
هاواڵتیان چاوەڕوانی چاکسازیین خانەنشینی یەکگرتووی عێراق). لە پڕۆژەکەی حكومەتدا راستكردنەوە كراوە بۆ موچەی خانەنشینی ئەو كەسانەی بە پلەی بەرزتر لە شایستەی خۆیان خانەنشین كراون ،واتە :كەسێك پلەی بەڕێوەبەری گشتییەو بە بریكاری وەزیر خانەنشین كراوە ،دەكرێتەوە بە بەڕێوەبەری گشتی ،هەروەها ئەو خانەنشینی هەڵوەشاندنەوەی كەسانەی كە بە پلەی وەزیرو بریكاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتیو هەر پلەیەكی دیكە خانەنشین كراون و بە فعلی ئەو پۆستەیان نەبینیوە. هەروەها پێداچوونەوەی تەواوەتی بە خانەنشینی سەربازیی و پێشمەرگەدا دەکرێت و سەرجەم خانەنشینییە نایاساییەکان دەبڕدرێن ،بەتایبەتی ئەوانەی بەدەر لە یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمو
هەردوو یاسای رێزلێنانی پێشمەرگەو خانەنشینی پێشمەرگە (زێرەڤانی) خانەنشین کراون ،جگە لەو كەسانەی بە فیعلی پێشمەرگەی دێرین بوون، ئەوانیش بە یاسای تایبەت بە خانەنشینی پێشمەرگەی دێرین خانەنشین دەكرێن. هەر لە پڕۆژە نوێیەکەدا زیاتر لە یەك جار سودمەند بوون لە موچە قەدەغەکراوە، جگە لە كەسوكاری شەهیدو ئەنفالکراوان، بەشێوەیەک ئەگەر كەسێك فەرمانبەر یان مامۆستا بووبێت و هاوسەرەکەی شەهید بێت بە دوو موچە بۆی ئەژمار ناكرێت، ئەگەرنا سەرجەم دوو مووچەکان دەبڕدرێن. بەپێی پڕۆژەی چاکسازیی ،یەكەی ژمێریاری لە گشت یەكەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە یەکەكانی ( )70و ( )٨0هەڵدەوەشێنرێنەوەو لە یەك یەكەی ژمێریارییدا کۆدەکرێنەوە ،کە
لەسەر سوتاندنى خێزانەکەى هەڵەبجە
سزای لەسێدارەدان چاوەڕێی تۆمەتباران دەکات
سەرچین ساڵح دەزگا ئەمنیەکانى ورمێ لە ئێران ،بە تۆمەتى ژەهراوى کردن و سوتاندنى هێمنو هاوسەرەکەى ،سێ کەسیان دەستگیر کردووە ،شارەزایەکی یاساییش لەنێو ئەو زیندانەی تۆمەتبارەکانی تێدا دەستبەسەرە بە کەسوکاری قوربانییەکان راگەیاندووە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوەو بەوهۆیەشەوە سزای لەسێدارەدان تاکە سزایە کە چاوەڕێیان دەکات.
رووداوەکە چۆن روویدا؟
رۆژى 30مانگى رابردوو ،هێمن و هاوسەرەکەی و خەسووى ،بۆ وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکى سەردانی کۆمارى ئیسالمى ئێران دەکەن و دەیانەوێت بچنە شاری ورمێ ،دواى ئەوەى تەکسییەک دەگرن بۆ ئەوەى بیانگەیەنێتە ورمێ، شۆفێرى تەکسییەکە پێیان دەڵێت: “ئەمشەو لەماڵى ئێمە پشوو بدەن و بەیانى بەڕێدەکەوین بۆ ورمێ”. بە وتەى کەسوکارى هێمن ،شۆفێرى
تەکسییەکە زانیویەتى هێمن و خێزانەکەى پارەو زێڕیان پێیە ،هەربۆیە بەرنامەى لەناوبردنیان دادەنێت بۆ ئەوەى پارەو زێڕەکەیان ببات ،بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ژن و پیاوێکی دیکەدا هەماهەنگی دەکەن. هێمن و هاوسەرەکەی و دایکی هاوسەرەکەی ،دواى ئەوەی شەوێک لە ماڵی شۆفێری تەکسییەکە بەسەردەبەن، بۆ رۆژی دواتر نانی بەیانی ئامادە دەکرێت و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ رۆیشتن بەرەو ورمێ.
دواى نانى بەیانى
شۆفێرى بەڕێکەوتنیان، پێش تەکسیەکەو دوو هاوکارەکەى قاوەى ژەهراوی بۆ هێمن و هاوسەرەکەى دادەنێنو ئەوانیش قاوەکە دەخۆنەوە، بەاڵم خەسووى بە بیانووی ئەوەی تاڵە، قاوەکە ناخواتەوە .دواى ئەوەى هێمن و هاوسەرەکەى بێهۆش دەبن و دەکەونە زەوى ،خەسووى تێدەگات خاوەن ماڵ ئامانجی چییە ،هەرچەندە هاوار دەکات بەاڵم بە چەقۆ هێرشی دەکەنە سەرو دواتر دەیانبەنە شوێنێکى چۆڵ و بەنزین دەکەن
بە هێمن و هاوسەرەکەیداو بەمەبەستی کوشتنیان ئاگریان تێبەردەدەن. خەسووى هێمن کە ئەنجامدەرانى رووداوەکە وایان زانیوە گیانى لەدەستداوە ئاگریان تێبەرنەداوەو بەهۆش دێتەوەو خۆی دەگەیەنێتە خەڵکى ناوچەکەو ئەوانیش دەیانگەیەننە نەخۆشخانە. ئێستا هێمن و هاوسەرەکەى ١0ڕۆژە لە نەخۆشخانەى ئیمام خومەینى لە ورمێ چارەسەرى پزیشکى وەردەگرن، هێمن بارى تەندروستى جێگیرەو تەنیا ٤0لەسەدی جەستەی سووتاوە ،بەاڵم هاوسەرەکەی بەهۆى ئەوەى ٩0لە سەدی جەستەی سوتاوە ،مەترسی لەسەر ژیانى هەیە. موحسین باقی ،برای هێمن بە “زەمەن”ى وت“ :ئێمە سکااڵمان تۆمارکردووەو لە چەند رۆژی رابردوودا خەسووى هێمنى برام و برایەکى خۆمیان بردووەتە زیندان و ئەو سێ کەسەیان پیشانداون کە تاوانەکەیان ئەنجامداوە”، وتیشی“ :یاساناسێک لەوێ پێیان وتوون ئەوان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوەو بەوهۆیەشەوە سزای لەسێدارەدان چاوەڕێیان دەکات”. هەر لەبارەی رووداوەکەوە ،نوخشە ناسیح ،قایمقامى قەزای ناوەندى هەڵەبجە بە “زەمەن”ى وت“ :دواى رووداوەکە دەستبەجێ پەیوەندیمان بە قایمقامى ورمێوە کرد ،تا رۆژى یەکشەممە کۆمەڵێک کەس دەستگیرکرابوون ،کە گومانیان لێدەکرێت تاوانەکەیان ئەنجامدابێت، ئەوان هەڵوێستیان زۆر توندەو سوورن لەسەر دەستگیرکردنى تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان”. وتیشى“ :هاوسەرەکەى هێمن چەند نەشتەرگەرییەکى قورسی بۆ کراوە ناتوانرێت بجوڵێنرێت ،ئەگینا بۆ وەرگرتنى چارەسەر دەمانهێنایەوە بۆ هەرێم”.
دەچنە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجەو بەرنامەكان لەژێر وردبینی دیوانی چاودێری داراییدا دەبن. هەروەها وردبینی لە لیستی پێشمەرگەدا دەکرێت و دۆسیەی كەسی بە هەموو پێداویستییە یاساییەكانیەوە بۆ هەر کەسێک دەکرێتەوە کە ناوی لە لیستی پێشمەرگەدا بێت ،بەوشێوەیەش لیستی موچەی پێشمەرگە پاکدەکرێتەوە. لەگەڵ دەستنیشانكردنی ژمارەی پاسەوان بۆ بارەگاو دامەزراوە حیزبیەكانو پاسەوانی خاوەن وەزیفە بااڵكان و بەرپرسانی بااڵی حیزبەكان، بەپێی پەیڕەوێك لەالیەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت لەماوەی ٩0رۆژدا، بەوشێوەیەش میالكی زیادی پاسەوانەكان دەخرێتەوە سەر میالكی دامەزراوە فەرمییەكان.
ئێستا حکومەت ٢٤جۆری دەرماڵە دەداتە فەرمانبەران ،کە 3دەرماڵەیان جێگیرن و ٢١دەرماڵەی ناجێگیر هەن، دەرماڵە جێگیرەکان (بڕوانامە ،هاوسەر، منداڵ) دەستکاریی ناکرێن ،بەاڵم دەرماڵەکانی دیکە کە دەرماڵەی (پایە، مەترسی ،شوێنی جوگرافی ،پیشەیی، تایبەت ،زانکۆیی ،ئەندازیاریی ،گواستنەوە، میوانداریی ،نیشتەجێبوون)..ن دەستکاریی دەکرێن. بەپێی زانیارییەکان ،کۆی ئەو پارەیەی کە وەک موچەو دەرماڵە دەدرێتە فەرمانبەران)%٤٤( ،ی موچەی بنەڕەتی و ()%١٦ی سێ دەرماڵە جێگیرەکەو ()%٤0 ی بۆ دەرماڵە ناجێگیرەکانە ،لەم بەشەیاندا گۆڕانکاریی و پێداچوونەوە دەکرێت. لە دەرماڵەکانیشەوە، لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازییدا هاتووە :دەرماڵە
تایبەت و دەرماڵەی ترسناكی لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان تەنیا بۆ ئەو کەسانە خەرج دەکرێت کە بە كردەیی لەو بوارەدا کاردەکەن و شایستەی ئەو دەرماڵەیەن ،سەرجەم دەرماڵەکانی دیکەش بەپێی شایستەیی کارکردن رێکدەخرێنەوە. خولی رابردوو پەرلەمانی کوردستان، یاسای چاكسازیی لە خانەنشینی و موچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەکان لە رۆژی ( )٢0١٨/٢/٢7بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەندکرد ،راستەوخۆ دوای پەسەندکردنی و بەهۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی و كاردانەوەی شەقام و خەڵك، چوار رۆژ دواتر ،هەر خودی سەرۆكایەتی پەرلەمان كە دەسەاڵتەكانی سەرۆكی هەرێمی پێدرابوو بۆ رەتكردنەوەی یاساكان، یاساكەی رەتكردەوەو دووبارە ناردیەوە بۆ پەرلەمان ،تا كۆتایی خولەكەش ئەو یاسایە گفتوگۆی لەسەر نەكراوە. شێركۆ جەودەت ،سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ،دەڵێت: داوایان كردووە ،موچەی خانەنشینی لە ٤00هەزار كەمتر نەبێتو دەرماڵەكان هاوتای بەغدا بكرێنو بندیوارەكان یەكالیی بكرێنەوەو چارەسەر بكرێن. وتیشی“ :چاوەڕێی بۆچوونەكانی حكومەتین لەسەر پڕۆژەیاساكە كە هاتە پەرلەمان و گەیشت بەدەستمان ئەوكات ئێمە قسەی خۆمان دەكەین ،هیوادارین حكومەت ئەوە بكات ،كە پێویستە”. هاوكات سۆران عومەر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ ،بە “زەمەن”ی وت: “وەك كۆمەڵی ئیسالمی لەگەڵ چاكسازی ڕیشەییو ڕاستەقینەین ،لەپێشدا چاكسازی بكرێت لە داهاتەكان پاشان چاكسازیی لە خەرجیەكان لەبەرئەوەی قەبارەی گەورەی گەندەڵی لە داهاتەكاندایە لە نادیارییو ناشەفافی خاڵە سنورییەكانو گومرگو نەوتدایە”. وتیشی“ :لەگەڵ ئەوەداین چاكسازی لە كەرتی گشتیو خانەنشینی نایاسایی بكرێتو ئەگەر ئەوە بكرێت پشتیوانی دەبین”.
لەسەر گەندەڵی؛ 9وەزیر فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت زەمەن دەستەی نەزاهەی عێراق تەنيا لە مانگی رابردوودا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٩وەزیرو ١٢پەرلەمانتارو ١١پارێزگار دەرکردووە. فەرمانگەی لێپێچینەوە لە دەستەی نەزاهە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند :لەو ٩وەزیرە دووانیان ئێستا بەردەوامن لە کارکردن و پێنجیشیان پێشتر وەزیر
بوون و دووانیشیان پلەی وەزیریان هەبووە .هەروەها لەو ١٢پەرلەمانتارەش ١0پەرلەمانتاریان هی ئەم خولەن و دووانیشیان هی خولی پێشوون. بە پەیوەندی هەرچی پارێزگارەکانیشەوە هەیە پارێزگارێکیان ئێستا لە کاردایەو ١١ی دیکەشیان پێشتر پارێزگار بوون. بەیاننامەکەی فەرمانگەی لێپێچینەوە لە دەستەی نەزاهە ،ئەوەشی خستۆتەڕوو کە بەشێوەیەکی گشتی ٢٥٦فەرمانی
دەستگیرکردن و داواکردنی بۆ بەرپرسە دەرکردووە جیاوازەکان حکومییە لەنێویاندا ١١٨ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای تێدایە کە ئێستا لە کار بەردەوامن ،هەروەها 3٢بەڕێوەبەری گشتیشیان تێدایە. بەیاننامەکەی فەرمانگەی لێپێچینەوە لە دەستەی نەزاهە راشیگەیاندووە ،کە تا ئێستا ٥١فەرمانیان جێبەجێکردووەو ٦٨ی دیکەشیان رەوانەی دادگاکان کردووە.
ژنە چاالکوانەکان :دەبێت ئەنجومەنی فەتوا داواى لێبوردن بکات زەمەن ژمارهیهك رێكخراوو پهرلهمانتارو چاالكوانی ژنان ،ناڕەزایى خۆیان نیشاندا لەبەرامبەر فەتواى “حوکمى سەرکەوتنى ئافرەت لەگەڵ شۆفێرى تەکسیدا”و داوایان کرد ئەنجومەنى بااڵی فهتوای ههرێمی كوردستان داواى لێبوردن بکات.
نیاز عهبدوڵاڵ ،رۆژنامەنووس و چاالكوان بەناوى چاالکوانەکانەوە دوێنێ دووشەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا قسەى کردو وتى: “پێویسته ئهنجومهنی بااڵی فهتوا، فهتواكهی بكێشێتهوهو دهستههڵبگرێت له ههر فهتواو روونكردنهوهیهك بهناوی ئایین كه سوكایهتیكردن بێت به ژنان و زهوتكردنی مافهكانیان”.
جەختیکردەوە ،دهبێت یهكێتی زانایان رێز له ئازادیی تاكهكهسی و مافهكانی مرۆڤ بگرێت و داوای لێبوردن له ژنان و پیاوانی كاسبكارانی شۆفێری تاكسی بكات ،كه وهك مهترسی بۆ سهر كۆمهڵگه باسیان كردوون. ئەنجومەنى فەتواى هەرێم لە فەتوایەکدا ،کە بەوتەى سەرۆکى ئەنجومەنەکە شێوازى ئامۆژگارى و روونکردنەوەى وەرگرتووە ،لە هەشت خاڵدا “حوکمەکانى سەرکەوتنى ئافرەتانى لەگەڵ شۆفێرى تەکسیدا” بەپێى شەریعەتى ئیسالمى روونکردووەتەوە. نیاز عەبدوڵاڵ ،بەناوى ژنانەوە داوایکرد زهمینهی ئهنجامدانی تاوان بهرامبهر ژنان نههێڵدرێت ،بۆئهو مهبهستهیش دهزگا ئهمنییهكان و دادگاكان لهڕێگهی جێبهجێكردنی یاسا بهركارهكان ،رۆڵ و ئهركی خۆیان جێبهجێ بكهن و وهزارهتی ئهوقاف و مامۆستایانی ئایینی رۆڵ ببینن له بهرجهستهكردنی ئاشتی كۆمهاڵیهتیو دووركهوتنهوه له سوكایهتیكردن به ژنان بهناوی ئایینهوه.
رێواز فایەق خانوویەكی پەرلەمان دەفرۆشێت زەمەن -هەولێر :سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان یەكێك لە خانووەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە بڕی ٧٩٠ هەزار دۆالر دەفرۆشێت ،ئەوەش لەپێناو چاككردنەوەی ئەسانسۆرو دانەوەی قەرزەکان. لە خولی سێیەمدا ،پەرلەمانی
كوردستان ژمارەیەك خانووی لە گوندی ئیتاڵی شاری هەولێر بۆ نیشتەجێبوونی پەرلەمانتاران دابینكردو سێ خانوویان بۆ سەرۆكی پەرلەمان تەرخان كراون، بەاڵم لە چەند رۆژی رابردوودا رێواز فایەق یەكێك لەو خانووانەی بە بڕی ٧٩٠هەزار دۆالر ٩٤٨ -ملیۆن دینار
فرۆشتووە. سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكی پەرلەمان بە “زەمەن”ی راگەیاند :لە خولی چوارەمەوە ئەسانسۆرەكانی پەرلەمان تێكچوون ،لە چەند رۆژی رابردوودا ئەسانسۆری فەرمانبەران، سێ فەرمانبەری تێدابوو ،لە نهۆمی
بڕیارەكەی وەزیری پێشمەرگە لە چاوەڕوانی جێبەجێکردندا..
سێیەمەوە كەوتە خوارەوە ،بەاڵم خۆشبەختانە فەرمانبەرەكان هیچیان لێ نەهات .بەمەبەستی گۆڕینی ئەو ئەسانسۆرانە سەرۆكی پەرلەمان واژووی لەسەر فرۆشتنی ئەو خانووە كرد. وردەكاریی زیاتر لە ل 3دایە.
www.zamenpress.com
ل4
رۆژنامەیەکی سیاسیی گشتییە
ژمارە ( )46سێشەممە 2019/12/10
24الپەڕە
نرخ 500دینار
سبەینێ حکومەت یاسای چاکسازیی پەسەند دەکات
خانەنشینی پەرلەمانتارو وەزیر نامێنێت خانەنشینی نایاسایی و تایبەت دەبڕدرێت 21جۆری دەرماڵە بە“دادپەروەرانە” رێكدەخرێنەوە
ل2
ئەنجومەنی فەتوا :ئەوەی لەبارەی ئافرەتان و 700ملیۆن دۆالر داهاتی فرۆشتنی تەكسییەوە دەرمانكردووە روونكردنەوەو ئامۆژگارییە نەوتی مانگی رابردووە زەمەن -هەولێر :مانگى رابردوو هەرێمى کوردستان زیاتر لە ١3ملیۆن بەرمیل نەوتى فرۆشتووە ،داهاتەکەشى زیاترە لە ٧٠٠ملیۆن دۆالر .بەپێى بەدواداچوونەکانی “زەمەن” لە مانگى ١١دا رۆژانە ٤٤٠هەزار بەرمیل نەوت بە رێگەى بۆرى هەناردە کراوە ،کۆى گشتى ١3
ملیۆن و ٢٠٠هەزار بەرمیل بووە. مانگی رابردوو هەر بەرمیلێک نەوت بە 53.١٢دۆالر فرۆشراوە ،بەوەش داهاتى نەوتى هەرێم لەو نەوتەی بە بۆری فرۆشراوە ٧٠١ ملیۆن و ١٨٤هەزار دۆالر بووە. بۆ ل3
گۆڕان :هەنگاوەكانی چاكسازیی بە خاو و خلیچكی دەڕوات
لە رۆژئاواى کوردستان گرانییە
زەمەن -هەولێر :فەتوایەكی ئەنجومەنی بااڵی فەتوای هەرێمی كوردستان لەبارەی حوكمی سەركەوتنی ئافرەت لەگەڵ شۆفێری تەكسی كاردانەوەی لێكەوتەوە ،سەرۆكی ئەنجومەنی فەتوا دەڵێت :بەشێوازە گشتیەكەی فەتوایە ،بەاڵم بە روونكردنەوە باسمان كردووەو
شێوازێكی ئامۆژگاری لەخۆگرتووە. حەسەن موفتی ،لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ “زەمەن” رەتیكردەوە لە فەتواكانیاندا دەستتێوەردان لە ژیانی تایبەتی خەڵك بكەنو وتی“ :بەپێچەوانەوە ئەوانەی رەخنەیان هەیە تەداخول دەكەن لە ژیانی خەڵكی تردا”.
ل7
زەمەن -سلێمانی :دەرباز محەمەد، سكرتێری كاروباری ژورەكان و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، پێیوایە هەرێمی كوردستان جگە لە ئەنجامدانی چاكسازی هیچ دەرفەتێكی دیكەی نییەو دەڵێت :هەنگاوەكانی
حكومەت بۆ چاكسازی و جێبەجێكردنی رێككەوتن و بەڵێنەكان خێرا نین و بە خاوو خلیچكی دەڕۆن. ئەو ئەندامەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان، سەبارەت بە ئەدای كاربەدەستە بااڵكانیان لە حكومەت و كۆی دەسەاڵتی هەرێم ،لە
ئاشتى هەورامى لە کەیسێکى ترى دادگادا حکومەت بە هەڵەدا دەبات زەمەن -هەولێر :کۆمپانیای دیناستی پترۆلیۆم ،کە لە سلێمانی جێگیر کراوە ،لە مانگى ئابى رابردوودا سکااڵى دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شەخسی ئاشتی هەورامی لە دادگای شاهانەى بەریتانیا لە لەندەن تۆمارکرد ،لە کەیسەکەدا داواى
قەرەبووى ملیارێک و ٦٠٠ملیۆن دۆالرى کردووە. بەپێى ماڵپەرى ئۆیل پرایسى ئەمریکى، ئاشتی هەورامی بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى ئاگادارکردوەتەوە ئەو کەیسە داخراوەو کۆتایی پێهاتووە ،بەاڵم کۆتایى
مانگى رابردوو لە فڕۆکەخانەی هیسرۆ ئاشتی هەورامی نامەی دادگای شاهانەی لەندەنی دەدرێتە دەست بۆ ئەوەی ئامادەیى دانیشتنی دادگا بێت. بەپێى سەرچاوەکە ،لە هەموو حاڵەتەکاندا حکومەتى هەرێم رووبەڕووى
لە رۆژنامەو كەناڵەكانی راگەیاندنەوە. كۆمەاڵیەتیو كاروباری لیژنەی داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ ،كۆتایی مانگی تەمموزی ئەمساڵ راپۆرتێكی لەسەر بەهەدەردانی سامانی گشتیو گەندەڵیەكانی سەرۆكی دەستەكە ئاراستەی سەرۆكایەتی
شوان ئەحمەد
رامیار مەحمود
کولتووری زەمەن
دوا الپەڕە
کولتووری زەمەن
ل2
یاساییان لەسەر تۆماركراوە هەریەک لە شیرین ئەمین ،سەرۆكی لیژنەی دەستپاكیو رۆمیۆ هەكاری ،سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەاڵیەتیو داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤن لە پەرلەمانی كوردستان. بۆ ل3
لەسێدارەدان چاوەڕێی تۆمەتبارانی سوتاندنی خێزانە هەڵەبجەییەکە دەکات
قوباد جەلیزادە
ستران عەبدوڵاڵ
کولتووری زەمەن
سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ سەرۆكی دوو لیژنەی پەرلەمان دەداتە دادگا پەرلەمان كرد ،بەپێی ناوەڕۆكی راپۆرتەكە كۆی ئەو پارەیەی سەرۆكی دەستەكە بە هەدەری داوە ٢٨٢ملیۆنو ٦١٢هەزار دینارە. ئەو دوو سەرۆك لیژنەیەی لەالیەن سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤەوە سكااڵی
چاوپێكەوتنێکیدا لەگەڵ “زەمەن” دەڵێت: خانە لە ئەدای وەزیرەكانیان رازییە ،بەاڵم بە تێبینییەوە. لەبارەی پرۆژەیاسای چاكسازییەوە، وتی“ :وەك گۆڕان بەتەواوەتی پشتگیری دەكەین ،ئەو پرۆژەیە بە مەلەفی خۆمان
دەزانین كە لە یەكەم خولی پەرلەمانەوە لە ٢٠٠٩وە ،كارمان بۆ ئەوەكردووە دادپەروەری لە مووچەدا هەبێت ،مووچە بەرزەكان كەمبكرێـنەوەو كەمەكانیش زیاد بكرێن”. بۆ ل5
بەشێک لە نووسەرانی ئەم ژمارەیە:
داوایەکى یاسایى کۆمپانیاى دیناسیتى بووەتەوە کە داواى قەرەبووى یەک ملیارو ٦٠٠ملیۆن دۆالر دەکات و ئەگەریش زۆرە بڕیارى دادگا لە بەرژەوەندى کۆمپانیاکە بێت. بۆ ل١٠
لەسەر گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 9وەزیر دەردەچێت زەمەن -هەولێر :سەرۆكی دەستەی مافەكانی مرۆڤ ،لە دادگای هەولێر سكااڵی لەسەر سەرۆكی لیژنەی دەستپاكیو سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەاڵیەتی داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان تۆماركرد ،بەتۆمەتی ناوزڕاندنی
موفتی دەڵێت :لە جیهانی ئیسالمیدا تاكە واڵتین وتومانە دروستە ئافرەت سایەق تەكسیی بێت ،ئاماژەی بەوەشكرد ئافرەتی خوێندەوار لە كوردستان هەیە ،بەاڵم ئافرەتێكیان نەبینیوە پسپۆڕ بووبێتو گەیشتبێتە ئاستی موفتی. بۆ ل3
ل2
ڤینۆس فایەق
کولتووری زەمەن
حەکیم مەال ساڵح
کولتووری زەمەن
شێرزاد حەسەن
بەکر ئەحمەد
ئەحمەدی مەال
حەسەن رەحمان پەنا
کولتووری زەمەن
کولتووری زەمەن
کولتووری زەمەن
کوردستانی