4
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
سەرپەرشتیار
سەرنووسەر
کامەران سوبحان
سیروان رەشید
سارا عومەر (رۆماننووس):
زۆرجار وا حساب بۆ ژن دەکرێت ناتوانێت بنووسێت ،ئەگەر نووسیشی تەنھا نووسەرێکی پلە دوو یان پلە سێ دەبێت لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ “کولتووری زەمەن” ،ئەم خانمە رۆماننووسە ،باس لە هەردوو رۆمانەکەی(مردووشۆر و سەمای سێبەر) دەکات ،باس لەو دەنگدانەوە گەورەیە دەکات ،کە بەهۆی باڵوبوونەوەی ئەم دوو رۆمانەی لە ئەوروپا وەک نووسەری ساڵ هەڵبژێردراوە ،رۆمانەکانیشی پڕ فرۆشترین رۆمانی ئەوروپا بوون، بەجۆرێ تەنها رۆمانی یەکەمی زیاتر لە نیو ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە. سازدانی :کامەران سوبحان
*لەم رۆژانەدا نوێترین رۆمانتان کە دووەم رۆمانی چاپکراوتانە ،بە ناوی (سەمای سێبەر) بە زمانی دانیمارکی چاپ‌کرا .هەندێ لە دەزگاکانی چاپ و راگەیاندنەکان پێشبینی ئەوەیان دەکرد ئەم رۆمانەشت وەک رۆمانەکەی پێشوترت ،دەنگدانەوەی گەورە بە دوای خۆیدا بهێنێ .ئایا وا دەرچوو؟ ئەی پێشبینی خۆت بۆ ئەم رۆمانە نوێیەت چیی بوو؟ سارا عومه‌ر :خۆشحااڵنە ،ئەم رۆمانە تازەیەم بە ناوی ”سەمای سێبەر“ دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو لە ناوەندە ئەدەبی و میدییاییەکەی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا. من خۆم پێشبینی ئەو دەنگدانەوە گەورەیەم کردبوو، چونکە کتێبکە لە چه‌ند روویه‌كه‌وه بەردەوامی رومانی مردووشۆره ،كه کتێبی یەکەممە و ئەویش دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو( .سەمای سێبەر) بەشی دووهەمی زنجیرە رۆمانێکە ،من بڕیارم داوە بیاننووسم. رۆمانەکە لە ئێستادا پڕفرۆش‌ترین رۆمانی واڵتەکەیە، خۆیشم به نووسه‌ری ساڵ هه‌ڵبژێردرام و لە چەند رۆژی ڕابردوودا بەشداربووم لە ناساندنی زیاتری رۆمانەکەدا و بۆ ئەم مەبەستە چەندان چاوپێکەوتنی رادیۆ و تەلەفیزیۆن و رۆژنامەکانم لەگەڵدا کرا .لە زیاد لە شارێکیشدا بە شەخسیی ئامادەبووم بۆ ئیمزاکردنی رۆمانەکە بۆ خوێنەران. *رۆمانی یەکەمت ،بە ناوی (مردوو شۆر) نزیکەی 500هەزار دانەی لێفرۆشرا ،ئەم ژمارەیە پێوانەیەکی گەورەیە ،خۆت چاوەڕێی ئەوەت دەکرد؟ سارا عومه‌ر :کە رۆمانی یەکەمم چاپ بوو، چاوەڕوانی ئەو پێشوازییە گەرم و ئەو ژمارە زۆرەی فرۆشی رۆمانەکە نەبووم .ئەوە یەکەمین کاری من بوو ،من ژنێکی کۆچبەری نەناسراو بووم لەو واڵتەدا. چونکە بێگانەش بووم چاوەڕوانی ئەوە نەبووم ئەو هەموو کارادانەوە پۆزەتیڤە ببیستم و ببینم .بابەتی رۆمانەکەش ،دوور بوو لە دونیای خوێنەری دانیمارکی و ئەوروپی .من لەوێدا باس لە نەهەماتییەکانی ژیانی ناو کۆمەڵگەی کوردی و رۆژهه‌اڵتی ناوه‌ڕاست دەکەم، کە بێگومان بۆ کۆمەڵگەکانی دەوربەریش کەم تا زۆر هەمان شتە و راستە ،بەتایبەتی ژیانی کچان و ژنان و مندااڵن .رۆمانەکە سەفەرێکی درێژە بە ناو مێژووی سەدەی بیستەمی کوردستاندا تا قۆناغی راپەڕین .لە ناو ئەو مێژووە گشتییەدا باس لە مێژووی چەند خێزانێکی دیاریکراو دەکەم ،چۆن دەژین و رووبەڕووی چ جۆرە کێشە و گرفتێکی سیاسی و دینی و کولتوری و ئەخالقی دەبنەوە .رۆمانەکە ناترسێت لەوەی باسی فۆرمە جیاواز و ترسناکەکانی خراپ مامەڵەکردنی ژنان و کچان و مندااڵن بکات .باسی درۆزنیی کۆمەڵێک ئایدیالی کولتوری دەکات ،لەوانە ئایدیالی باوک ،خێزان ،دین ،بەتایبەتی خوێندەواری دینی .لە هەمووشی سەرەکیتر باس لە ژن دەکات وەک بوونەوەرێکی کەم و بێ نرخ ،وەک کەسێک کە دەکرێت بە ئاسانی لەناوببرێت ،ژیانی سنوورداربکرێت ،ئیهانەی پێبکرێت ،رێزی راوبۆچوونی نەگیرێت ،تەنانەت بکوژرێت و هتد ...بێگومان بەشێک لەم بابەتانە لە ئەدەبیاتی کوردی‌دا كه‌م تا زۆر ره‌نگه باسکرابێتن و بووبێتن بە تێمای نووسین ،بەاڵم وا هەستدەکەم کارەکەی من لەوەدا جیاوازبێت ،کە هەموو سانسۆرە دینی و ئەخالقی و سیاسییەکانم لەسەر بابەتەکان البردووە و بە راشکاوانە باسم لەو پەیوەندییانە کردووە کە لەو کۆمەڵگایەدا ،نێر بە مێ و گەورە بە بچووکەوە گرێ ئەدات ،پەیوەندییەک کە بە بۆچوونی من لە چەندان سەرەوە نەخۆش و ناتەندروستە. * تا ئێستا میدیای کوردی زۆر گرنگی بە بەرهەمەکانت نەداوەو پێم وابێ هیچ کام لە کتێب و بەرهەمەکانت نەکراون بە کوردی ،مەبەستە خوێنەرێکی کوردی وەک خوێنەرێکی ئەوروپی کتێبەکانت بخوێنێتەوە؟ سارا عومه‌ر :راسته میدیاكان زۆر گرنگییان نه‌داوه به من و به ئه‌ده‌به‌كه‌ی من ،به‌اڵم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وا هەستدەکەم چه‌ند میدیایه‌كی کوردی له سه‌ره‌تادا هه‌ندێك گرنگیی تایبه‌تیان بە رۆمانی یەکەمم دا .ئەم رۆمانە هێشتا نەکرابوو بە کوردی، بەاڵم لە رێگای ئاگاداربوونەوە لە میدیای دانیمارکی و ئەسکەندەناڤییەوە ،هەواڵی رۆمانەکەیان بیستبوو. رۆژنامەی ئاوێنە ،کەناڵی ئێن ئار تی و رووداو ،رادیۆی دەنگی ئەمریکا ،چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کردم .لە سەر چەند سایتێک و لە ناو سۆشیال میدیادا به شێوازی جیاواز باسکرا .خۆشحااڵنە ساڵی پار من خۆم
بەرگی هەردوو رۆمانەکەی سارا عومەر
Photo: Les Kaner خەریکی وەرگێڕانی رۆمانی مردووشۆر بووم ،دوای نزیکەی ساڵێک وەرگێڕانەکەم تەواو کرد .لە راستیدا من رۆمانەکەم بە کوردی داڕشتەوە و ئێستا ئامادەیە بۆ چاپ و ماوەیەکی تریش دەستدەکەم بە وەرگێڕانی رۆمانی سەمای سێبەر .من خۆم حەزم لەوەیە کارەکانی خۆم خۆم وەریانبگێڕم بۆ کوردی ،چونکە ئازادم لەوەدا رستەکان بەو شێوەیە دابڕێژمەوە کە لە کاتی نووسینی رۆمانەکە و دروستکردنی کاراکتەرەکاندا ،لە خەیاڵمدابوون .من باوەڕیشم وایە کاتی ئەوە هاتووە ژن لە کوردستان و زۆر شوێنی تری جیهاندا خۆی ببێت بە نووسەری ژیانی خۆی ،خۆی حیکایەتەکانی خۆی بگێڕێتەوەو زمانێکی تایبەت بە خۆی دروستبکات. بەوە رازی نەبێت کەسی تر بە ناوی ئەوەوە بدوێت و بنووسێت .لێت ناشارمەوە وەرگێڕانی رۆمانەکەم لەالیەن خۆمەوە ،پەیوەندی بەو بیرکردنەوەشەوە هەیە .زۆریش متمانەم بە ژمارەیەکی زۆر لە وەرگێڕان لە زمانە خۆرئاواییەکان بۆ زمانی کوردی نییە ،من خۆم رۆمانی جوان و بەهێزم بە زمانی ئینگلزی و زمانی رۆژئاوایی تر خوێندۆتەوە ،بەاڵم کە وەرگێڕانە کوردییەکانم خوێندۆتەوە و بەراوردم کردوون بە یەکتر، رۆمانەکەم نەناسیووەتەوە .پێم سەیرە دەزگای چاپ و وەرگێڕان هەن کە رێگا بە چاپکردنیان دەدەن. جگە لە هەموو ئەمانە ،بۆ من داڕشتنەوەی رۆمانەکانی خۆم بە زمانی کوردی ئەزموونێکی سەرنجڕاکێش و چێژبەخشە .هەستدەکەم جارێکی تر هەمان تێکست بە زمانێک دەنووسمەوە کە هەم زمانی خۆمە و هەم لێشم دوورە .تۆ دەزانیت من بە منداڵی چوومە دانیمارک و لەوێ دانیمارکی بوو بە زمانی نووسین و خوێندن و بیرکردنەوەم .بە کوردیی نووسین هەندێکجار وەک گەڕانەوە وایە بۆ ئەو منداڵییەی کە من لە کوردستاندا بەجێمهێشتوە. *بۆچوونت لەسەر ئەو تێڕوانینە چییە ،کە خانمە نووسەرێکی کوردزمان ،تا ئەوروپییەکان بایەخیان پێنەدا و کتێبەکەی دەنگدانەوەی گەورەی نەبوو ،لە کوردستانیش میدیا ئاوڕی لێ نەدایەوە؟ سارا عومه‌ر :ئەوەی تۆ باسی دەکەیت دیاردەیەکی خراپی ناو ناوەندی ئەدەبیی و رۆشنبیریی کوردییە، هەروەها زۆربەی جار لە ناو عەرەبەکان و فارسەکان و زۆر میللەتی تریشدا ،هەر وایە .لە رۆژهەاڵت گرێیەکی گەورەی خۆ بە کەمزانین بەرامبەر بە رۆژئاوا هەیە. هەر کەسێک لە رۆژئاوا ببێت بە ناو ،بە ئۆتۆماتیکی لە واڵتەکەی خۆشی‌دا گرنگی پێ ده‌درێت ،بەاڵم گەر لە رۆژئاوادا دەرنەکەویت ،لە واڵتەکەی خۆشتدا هەرچیەک بیت و هەرچییەک بتوانیت و بکەیت ،نابینرێیت و ناخوێندرێیتەوە .راستە من ماوەیەکی درێژ شیعرم بە کوردی نووسی ،بەاڵم کەسێک خوێندنه‌وه‌یه‌كی
نووسەربوون، پەیوەندیی بە نێر و مێ بوونەوە نییە
رۆمانەکەم پڕفرۆش‌ترین رۆمانی واڵت بوو ،خۆیشم به نووسه‌ری ساڵ هه‌ڵبژێردرام باشی نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی شتێک لە شیعرەکانی مندا ببینێت ،رەنگە نەیانویستبێت هیچی تێدا ببینن. بێگومان بەشێکی پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە ناوەندە ئەدەبییەکەی ئێمە بە شێوەیەکی خراپ بووە بە شوێنی تاقمتاقمێنە و خزمایەتی و من کێ ئەناسم و کێ من ئەناسێت و ئەو شتانە .من وەک ژنێک لە دەرەوەی ئەو فەوزا گەورەیەدابووم و لە دەرەوەشیدا دەمێنمەوە. وەک مرۆڤێک ،بەتایبەتی وەک ژنێک ،هەستدەکەم هەندێک حیکایەت و گێڕانەوەم هەیە دەبێت بیاننوسم و بیانگێڕمەوە ،هەر خۆیشم کتێبەکانی خۆم چاپ دەکەم و باڵویان دەکەمەوە .لە مەشدا حەز بە سەربەخۆیی و ئازادیی خۆم دەکەم و دەمەوێت ئەم ئەزموونەش تاقیبکەمەوە. *زۆرێ لە نووسەرانی کورد ،یان نوووسەرە بەناوبانگەکانی کورد ،رەگەزی نێرن .ئەم ناوبانگەی تۆ هاوکێشەکەی پێچەوانە کردەوە ،بوویتە خانمێک، کە هیچ نووسەرێکی کورد ،هێندە کتێبی نەفرۆشراوە و دەنگدانەوەی نەبووە لە ناو میدیادا .ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه یه‌كه‌م ژنه رۆماننووسی كوردیت ،كه به جیهانی بووبێتیت و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا زۆرترینی خهاڵتت پێ به‌خشراوه .بۆچوونت لەسەر ئەم قسەیە چییە؟ سارا عومه‌ر :الی من نووسەربوون بەر لە هەموو شتێک پەیوەندیی بە نێر و مێ بوونەوە نییە ،نووسەر کەسێکە کە کێشەی لەگەڵ خۆی و لەگەڵ ئەو ژینگەیەی تیایدا دەژی و لەگەڵ جیهاندا هەیە .هەم ژن و هەم پیاو لەم جۆرە کێشانە بێبەریی نین .من کە دەنووسم بیر لەوە ناکەمەوە ژنم یان نا ،هه‌رچه‌نده هه‌ندێك ئاتمۆسفێری خنكێنه‌ر و چه‌وسێنه‌ری ناو كۆمه‌ڵگە هه‌یه ،ناچارت ده‌كات بیری لێبكه‌یته‌وه. به‌اڵم ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی بیری لێدەکەمەوە ئەوەیە ئایا باش دەنووسم یان خراپ ،ئەوەی ئەیڵێم نرخێکی دیاریکراوی هەیە یان نا ،لەمانەش گرنگتر ئەوه‌یە ئایا ئەوەی ئەینووسم کاریگەیی هەیە یاخود نەنووسینی باشترە .من دەنووسم چونکە دەمهوێت شتێک بگۆڕم، نامەوێت ئەوانەی سبەیێنێ لەدایک دەبن هەمان مێژووی پڕ چەوساندنەوە و شکاندنی کەسایەتیان دووبارە ببێتەوە ،وەک ئەو دۆخەی پاڵەوانەکانی ناو رۆمانەکانی من دووچاریان دەبنەوە .نووسەر چ ژن بێت چ پیاو ،دەبێت بەر لە هەموو شتێک نووسەر بێت .کە نووسەر بوویت ،لە هەر شوێنێک بیت، شتێک هەر دەکەیت ،بێگومان بۆ ژن نووسەربوون کارێکی زەحمەتترە ،چونکە تا ئێستاش نووسین وەک چاالکییەکی نێرینە دەبینرێت و زۆرجار وا حیساب بۆ ژن دەکرێت کە ناتوانێت بنووسێت ،خۆ ئەگەر نووسیشی ئەوا تەنها نووسەرێکی پلە دوو یان پلە سێ دەبێت .من خۆشحاڵم ئەو هاوکێشە ناهەوسەنگ
و پاتریارکییەم جێهێشت و نەمهێشت لە ناویدا بەند بکرێم .هیوادارم ژنانی تریش بتوانن بەم رێگایەدا بڕۆن و بتوانن لەم تەڵەیەی پاتریارکیەت رزگاریان ببێت. *نوێترین رۆمانت ،سەمای سێبەر باس لە چی دەکات ،وەک ژنێ چۆن مامەڵەت لەگەڵ جەندەر و کوردبوون و کێشەی شوناس و ناسنامەی کوردبوون و ترادیشیۆنی کوردی کردووە؟ سار عومه‌را :وەک وتم ،رۆمانی سەمای سێبەر بەشی دووهەمی زنجیرە رۆمانێکە ،کە باس لە ژیانی خێزانێکی کۆچبەر دەکات بۆ ئەوروپا و کێشەی دابەشبوون لە نێوان شوناسی ئەوروپی و شوناسی کوردی‌دا تێمایەکی سەرەکییه .بەشی یەکەمی رۆمانی مردووشۆر ،كه رۆمانی یه‌كه‌مم بوو له ئه‌وروپا رووده‌دات و به‌شی دووهه‌می له كوردستان .لەسەر زاری کچێکەوە دەگێڕدرێتەوە کە لە نەخۆشخانەیەکی واڵتی دانیمارکدا کەوتووە و خەریکی نووسینەوەی رووداوەکانی ژیانی خۆیەتی ،هەم لە کوردستان و هەم لە دانیمارک .رووداوەکانی ناو رۆمانەکە بەشێکی لە سلێمانی روودەدەن و بەشەکانی تری لە دانیمارک. رۆمانی دووهەم ،سەمای سێبەر ،درێژکراوەی ژیانی هەمان کاراکتەر و چه‌ند كاراكته‌رێكی تره ،بەاڵم لە سەردەم و قۆناغێکی جیاوازدا ،کە تیایدا رووداوی تر و کێشەی جیاواز دروست دەبێت .کێشەی شوناس یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی ناو هەردوو رۆمانەکە ،مەسەلەی مافەکانی ژن و منداڵ، پەیوەندییە بەتایبەتیی جێندەرییە نایەکسان و پڕ توندوتیژییەکان، د ە ستد ر ێژ ی ، سێکسی دینی توندڕەویی تێمایەکی سەرەکی تری رۆمانەکەیە .من ناتوانم وردەکاریی ئەم باسانە لێرەدا بگێڕمەوە ،خوێنەر کە رۆمانەکانی خوێندەوە خۆی رووی بە رووی بابەتانەدا ئەو دەتەقێتەوە. *بەرهەم و دەقی چ نووسەرێکی کورد دەخوینیتەوە؟ زیاتر هەست دەکەیت، چ کاریگەریی نووسەرێکی کورد، بیانیت یان لەسەرە؟ سارا عومه‌ر: لێر ە شد ا نامەوێت بە شێو ە یە کی راستەوخۆ ناوی هیچ نووسەرێک، چ کورد چ بیانی بڵێم ،من بەشێکی باشی ئەدەبیاتی و کوردی
ئەدەبیاتی جیهانیم خوێندۆتەوە .وەک وتیشم بابەتی چەوساندنەوە و خراپ مامەڵەکردنی ژنان و مندااڵن، کۆمەڵێک تێمای یونیڤێرساڵن ،كه پێویست ده‌كات له ناو زۆرترین له ئه‌ده‌بیاتی جیهانیدا جێگه‌یان بۆ بكه‌ینه‌وه .بەاڵم ئەوەی من دەیگێڕمەوە شتێکی تەواو تایبەتە بە ژینگەیەک کە من باش دەیناسم و لە ناویدا ژیاوم و پەیوەندییە سەختەکانیم ئەزموونکردووە. دواتر من لە نێوان دوو دونیادا دێم و دەچم ،لەتێکم لە کوردستانە و لەتەکەی ترم لە دانیمارک و هه‌ندێك واڵتی تری ئه‌وروپییه .زیاد لە جیهانێکم بە تەنیشت یەکەوە هەیە .لە هەمان کاتدا من حەزم بە شێوازێک لە نووسین و تەکنیکی رۆمانە کە رەنگە زۆر لە ناو ئەدەبیاتی ئێمەدا بوونی نەبێت .من دەمەوێت رووداوەکان خۆیان خۆیان بگێڕنەوە و خۆیان خۆیان دەربخەن ،باوەڕیشم بەوە نییە نووسەر دەرسی خوێنەر دابدات و لە تێکستدا نەسیحەتی بکات ،یان لەباتی ئەو جیهان تەفسیر بکات ،یان پێی بڵێت چۆن بیربکاتەوە و چۆن بڕوانێت .من لەباتی ئەوەی باسی جیهان بکەم و شەرحی بکەم ،دەمەوێت جیهان نیشان بدەم، بەو شێوەیەی کە پێم وایە هەیە ،ئیتر خوێنەر خۆی ئازادە چۆن ئەو وێنەیە دەبینێت و لێکی ئەداتەوە. من مادام خۆم وەک نووسەر بە ئازاد ئەزانم، ئاواش خوێنەر بە ئازاد دەزانم و پێم وایە مافی ئەوەی هەیە خۆی بیروبۆچوون و لێکدانەوەکانی سەبارەت بە تێکستەکان دروست بکات. *بەدەر لە نووسین ،وەک من بزانم چێژێکی تایبەتی لە مۆزیک و گۆرانی وەردەگریت .لە ناو گۆرانیبێژان و مۆزیسیانی کورد و بیانی حەزت بە دەنگی چ هونەرمەندێکی کوردە و گوێی لێ دەگریت؟ سارا عومه‌ر :من چێژێکی تایبەت لە مۆسیقا دەبینم، تەنها مەگەر چێژ لە بینینی فیلم لە چێژ لە گوێگرتن لە مۆسیقا گەورەتربێت لەالم. لە ماڵەکەی مندا بەردەوام مۆسیقا ئامادەیە .لە کاتی نووسیندا مۆسیقای کالسیکی خۆرئاوایی وەکو پاشخان ئامادەیە .ئەگەر بشمەوێت چێژ لە رۆژێک لە رۆژەکانی هەفتە ببینم ،كوپێك قاوه و بڕێک لە مۆسیقا لوتکەی ئەو چێژبینینەیە .لە ناو کوردەکاندا گوێ لە ماملێ و مەزهەر و هەندێک لە گەنجەکانی ئەمڕۆ دەگرم، لەناو ئەوروپییەکانیشدا گوێ لە الرا فابیان و لیۆنارد کۆهێن و مایکل بوبڵێ و نی‌نا سیمون و فرانک سێناترا و ئەندریا بۆچێلی و ئێدیت پیاف ،زۆرانێکی تر دەگرم .پێم وایه ،ئه‌گه‌ر مۆسیقا نەبوایە ،ژیان نوقسانییەکی گەورەی تێدەکەوت.
Photo: Les Kaner
3
ئەنتوان چیخۆف وەهای وت
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
وەک خوێن لەدەمارەکامندا
(هەڵبژاردەیەك لە یادداشتەكان)
شوان ئەحمەد كردوویەتی بە كوردی مرۆڤ سەروەختێك دەست بۆ كارێك دەبات كە هیچی لەبارەوە نازانێت (هونەر بۆ نموونە) و ناتوانێت ببێتە هونەرمەند ،ئەوا ئەو كەسە وەردەگۆڕێت و دەبێتە ئەفسەری پۆلیس. *** مرۆڤی نەرم و نیان ،تەنانەت لەبەردەم سەگێكیشدا شەرم دەكات. *** جیاوازی نێوان ژن و پیاو: ژنان تا بچنە تەمەنەوە ،زیاتر و زۆرتر خۆیان بۆ مەسەلەكانی ژنان تەرخان دەكەن ،وەلێ پیاوان كە تەمەنیان هەڵدەكشێت ،زیاتر خۆیان لەو پرسانە دەدزنەوە. *** گریانی منداڵم پێ تەحەموول ناكرێت ،وەلێ سەروەختێك منداڵەكەم دەگری ،گوێم لێی نابێت. *** ملكەچی و رووپامایی ،ماندووی كردین. *** بە درێژایی ژیانی “س” لەبارەی بەدفەساڵیی خزمەتكارانەوە دەیوت و دەینووسی و رێوشوێنی ئەوەی دادەنا ،چۆن كۆنترۆڵ بكرێن و بە چ جۆرێك ئاڕاستە بكرێن ،بەاڵم سەروەختێك مرد كەس لە دەوری نەمایەوە ،جگە لە خزمەتكار و چێشتلێنەرەكەی نەبێت. *** پیاوە یەكی یەكییەكان الدێكان جێ‌دێڵن و روودەكەنە شارەكان ،هەر لەبەر ئەوەشە گوندەكان بارودۆخیان تێكدەچێت و تادێت خراپتریش دەبن. *** ژن و مێردێك كوشتەی ئەوەن بەردەوام میوانیان بێت، لەبەر ئەوەی گەر كەس سەردانیان نەكات ،ئەوا بەشەڕ دێن.
خاتوو “ن” جەستەی خۆی دەفرۆشێت و هەر پیاوێك كە دەچێتە الی پێی دەڵێت :خۆشم دەوێی ،لەبەرئەوەی لە پیاوانی دیكە ناچیت. *** ژنە نووسەرە و كابرای مێردیشی نووسینەكانی بە دڵ نییە ،وەلێ وەك رێز نیشاندانێك ،هیچ ناڵێت و بە درێژایی ژیانی ئازار دەچێژێت. *** سەروەختێك منداڵ دێنینە ژیانەوە ،ئەوا دێین و پاساوی هەرچی الوازی و خەمساردی و بێ‌چاو و روویی خۆمانە ،بەوانی دەدەینەوەو دەڵێین(:هەرچی هەیەو نییە ،بۆ خاتری منداڵەكانمان دەیکەین). *** بەدەست ناكەسبەچەكانەوە گیر بخۆیت ،چاكترە لەوەی پیاهەڵدان و ستایشەكانیان پەسەند بكەیت. *** رۆژنامەنووسێك درۆودەلەسەی لە رۆژنامەدا دەنووسی ،وەلێ پێی وابوو هەقیقەت دەنووسێ. *** گەر ترست لە تەنیایی هەبوو ،هاوسەرگیری مەكە. *** ئەو كەسێكی دەوڵەمەندە ،وەلێ دایكی لە خانەی پیرو پەككەوتەكانە. *** هەر كەسەو شتێكی شاراوەی هەیە. *** رووسیا پێدەشتێكی پانوپۆڕە ،لەمسەر بۆ ئەوسەری بەدكاران و گەندەڵكاران تەراتێنی تێدا دەكەن. *** رۆشنبیران بەكەڵكی هیچ نایەن ،لەبەرئەوەی چا زۆر دەخۆنەوەو بەردەوامیش لە ژوورە پیس و بۆنناخۆشەكانداو لە بەرامبەر قاپە شەرابە بەتاڵەكاندا ،خەریكی هەڵەوەڕین. *** درووشمی من ئەمەیە :هیچم ناوێت. *** ژنێك :پیر بووم ،سەروەختێك شومكرد. *** خوشكم من بەختەوەر و قانیعم بە بەشی خۆم ،وەلێ گەر جارێكی دی لەدایك ببمەوەو لێم پرسن(:ئارەزووی ژنهێنان دەكەیت؟) لە وەاڵمدا دەڵێم :نا) ئەی حەز بە پارەكۆكردنەوە دەكەیت؟(نا). *** ئەوانەی بۆ بینینی شانۆ دەچن و زۆربەی جاریش گۆڤارە سەنگینەكان دەخوێننەوە ،بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا هەر كینە لە سك و هیچ و پووچن. *** لەسەر حیسابی هەڵەو گوناهی ئەوانی دی ،نابیت بە قەدیس.
ملكەچی و رووپامایی ماندووی كردین!
نامەکانی ئەحمەدی شاملوو بۆ ئایدا ناساندنی :ئیدریس عەلی ناوی شاعیری گەورەی هاوچەرخی ئێرانی(ئەحمەد شاملوو) بۆ خوێنەری کورد نامۆ نییە و دەمێ ساڵە بەهۆی پڕۆسەی وەرگێڕانەوە ئاشناین بە دونیای شیعری و داهێنانەکانی ئەم شاعیرە مەزنە ،بە گشتی دونیای شیعری شاملوو ،دونیای مرۆڤە بێبەش و چەوساوە و پەراوێزخراوەکانە و وشە الی ئەم ئامڕازێکی کاریگەرە بۆ بەگژداچوونەوەی ستەم ،بەاڵم ئێمە لە کتێبی (وەک خوێن لە دەمارەکانمدا) کە کۆمەڵێک نامەی ئەوینداریی شاملوون و لە قۆناغێکی دیاریکراوی ئەوینداریدا بۆ ئایدای هاوسەری نووسیونی ،ئێمە بەر شاملوویەکی دیکە و فۆڕمێکی دیکە لە ئەدەبیات و فۆڕم و تەکنیک و ئیستاتیکای نووسینی ئەو دەکەوین، لەم نامانەدا دەنگی شاملوویەکی دیکە دەبیستین کە لە سەختترین و دژوارترین ساتەکانی ژیانیدا ،کە بەهۆی دوو جار سەرنەکەوتنی لە ژیانی هاوسەرێتیدا تووشی جۆرێک لە رەشبینی و گۆشەگیری و تەنیایی بووەتەوە، هاوار و دەنگی شاملوو لەم نامانەدا ،هاواری مرۆڤێکی مەزنی داهێنەرە کە زۆر راستگۆیانە باس لە ئەوین و خۆشەویستی خۆی دەکات بۆ ئایدا ،زمانی ئەم نامانە زمانێکی ئاسایی نین و زۆرجار لەسەر راستەهێڵێکی شیعرئاسا ،یاخود جۆرێک لە زمانی گێڕانەوە گوزارشت لە لە دڵەڕاوکە و حەز و خولیا ئەویندارییەکانی ناخی خۆی دەکات بەرامبەر ئایدا. لەم نامانەدا شاملوویەک دەبینین ،کە لە دۆخێکی ئێجگار ناسکدایە ،دۆخێک کە ئیدی کاریگەریی لەسەر روانین و دەربڕین و گوزارشتە شیعرییەکانیشی داناوە، شاملووی ناو نامەکان ،شاملوویەکە تا ئاستی گەردێک لەبەرپێی خۆشەویستەکەیدا خۆی بچووک دەکاتەوە و عاریفانە دەگات بە ئاستێک کە ئیدی هەموو شتەکانی دنیا لە چاوی ئەو مەعشووقەدا دەبینێتەوە ،لێرەدا شاملوو زۆر سادە و راستگۆیانە بە ئایدا دەڵێت :ئەگەر تۆ نەبیت هچ شتێکی ژیان مانای نابێت و دنیای من وێران دەبێت ،ژیانی ئەم شاعیرە دەبەسترێتەوە بە بوونی ژنێکەوە کە دواجار دەبنە هاوسەری یەکدی و پاش پڕۆسەی هاوسەرگیرییەکەشیان ،تین و تاوی ئەوینەکەیان زیاتر دەبێت. نامەکانی شاملوو بۆ ئایدا ،تژین لە پاڕانەوە و دەردەڵ و کڕوزانەوە خۆ بچووککردنەوەیەکی شاعیرانە ،تژین لە هەستی گلەییئامێز و سووتان بۆ وشەیەکی ئەویندارانە
کە بە زماندا بێت و بگات بە گوێی شاملوو ،لەم نامانەدا خوێنەر شاملوو لە بەرزترین ئاستی ئەوینداریدا دەبینێت و بەر ناسکترین ساتەوەختەکانی ئەوینداری دەکەوێت بە جوانترین وشە و گوزارشتی شیعری ،ئەم نامانە نەبوونایە کێ دەیزانی لە کاتێکدا شاملوو دەیەوێت ببێتە نۆکەرو خزمەتکاری ئایدا ،خانمێکی دەوڵەمەند دەیەوێت خۆی لە شاملۆ نزیک بکاتەوە و بیکات بە مێردی خۆی، بەاڵم شاملوو لەبری ئەوەی ببێتە سەروەر و سەرداری ئەو خانمە دەوڵەمەندە ،دەیەوێت ببێتە نۆکەری ئایدا، شاملوو لە نێوان سەروەری و سەرداریی ئافرەتێکی تر و ئەوین و خۆشەویستییە قووڵەکەی بۆ ئایدا ،نۆکەری و خزمەتکاریی ئایدا هەڵدەبژێرێت. بە گشتی ئەم نامانە چێژێکی بێ ئەنداز دەبەخشن بە خوێنەر ،دونیای شاملوو بە شێوەیەکی فراوانتر دەبینن و لە مانای عەشقی راستەقینە تێدەگەن. رەەف بێگەرد ،لە وەرگێڕانی ئەم نامانەدا ،چێژێکی زیاتر بە خوێنەر دەدات ،ئەو کوردییە جوان و ئەو زمانە شیعرییەی ئەم نامانەی پێ نووسراون ،مەگەر تەنها لە رێی زمانە بااڵکەی ئەم وەرگێڕەوە ،پڕ لە بەرهەمەوە، بەو جوانی و سەرنجڕاکێشییە بگات بە خوێنەر.
وەک خوێن لە دەمارەکانمدا ،لە باڵوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە.
مردن ئەڕای کۆبانێ
کورد پێویستی بەو وێناکردنەیە
ئاسۆ بیارەیی من یادداشت و بەدواداچوونی فرەم خوێندووەتەوە، هی سەرکردەکانی دەڤەری خۆمان ،لە ستایشی خۆیان تێنەپەڕیوە ،هی ژورنالیست و نووسەرانی کوردیش ،کە بەداخەوە بەسەر چەند بەرەیەکی سیاسی‌دا دابەشبوون، بەشێکی ئەو خامەبەدەستانەش ،لە نەمرکردنی ئەو سەرکردە شکستخواردوانە ئەوالتر ،داهێنانی نیشتیمانییان نەکردووە. شاکاری (مردن ئەڕای کۆبانێ) ،یەکێکە لە بەڵگە زیندوەکان لە وێناکردنی واقیعی ژیانی گەریالو رێکخستنیان و بەراوردکردنێکی زانستی ،سیاسی و کۆمەاڵیەتی ،لەگەڵ بزاڤەکانی پێش خۆیان .بەدەر لەوەی کە یەپەگە ئامۆزای پەکەکەن و سەرکەون یان
نا (بڕوانە ل ،٨٦پاتریس ڤ )٢٠١٥بەاڵم جوانترین نموونەیان لە پێکەوە ژیان ،بەرگری و یەکسانیی نێوان نەتەوەکان ،بۆجیهانی بێڕەوشت سەلماندوە. مردن ئەڕای کۆبانێ ،سەرچاوەیەکی گرنگە لە مێژووی بەشێکی ناسراوی ئەگەر هەمووی نەبێ و مەزنی نیشتیمانەکەمان ،بۆ؟ کوردەکان بەو چەکە سادەو کۆنانەی بە دەستیانەوە بوو ،لەبەر سێبەری پەروەردەی فەلسەفەیەکی تۆکمە ،بە هەڵگرتنی دوو خەسڵەتی گرنگەوە :بەهاکان و ئامانجی هاوبەش، (بڕوانە ل ،١٨٦پاتریس ڤ )٢٠١٥وەک نووسەر ئاماژەی پێدەکات ،لەوپەڕی رۆژانی سەختدا ،گەریالکان بێهیواییان نەدەناسی و بگرە تا دوا دڵۆپە ئامادەی بەرگری بوون ،قارەمانییەک کە جیاوازیی نیوان سەرکردەو گەریالیەکی ١٨ساڵی ناو سەنگەر نەبوو. ئیدی گەریال وا فێرکراوە کە بۆچی چەک دەکاتە شانی، نەک پێچەوانەکەی. نوێکارییەک لە بڕوابوون بە تواناکانی خود و نیشتیمان ،کە بەداخەوە لە پارچەکانی دی لەبەر نەبوونی پەروەردەی هەمەالیەنەی پێشمەرگەو تاک، زۆرجار بەرگەی هێرشێکی چکۆلەیان نەگرتووە و شکستییان هێناوە١٦ .ی ئۆکتۆبەر ،سەرباری بوونی تەقەمەنی و ژمارەیەکی زۆری پیشمەرگە و خۆبەخش، ئاشبەتاڵێکی خۆێناوی بوو لە دیرۆکی باشوور ،هەمان ئاشبەتاڵی .١٩٧٥نووسەر دوو وێنەی جیاوازی کوردمان لە دوو پارچەی هەمان نیشتیمان‌دا دەخاتە بەردەم (گورگ و سەگ ،نووسەر ل )١٤٩مەبەستی لە گورگە الوازەکانی یەپەگەیە کە توانییان چۆک بە دڕندەکانی داعش دابدەن و رێگەیەکی رزگاری بۆ سەدەها ئێزیدی بکەنەوە و بگرە لە کاتی نزیکبوونەوەی
داعش لە هەولێر ،خودی سەرکردەکانی باشوور هانایان بۆ ئەو گەریال سیما لەڕو الوازنە هێنا ،کە بە رووخسار بێهێز دەیاننواند .لێرەدا نووسەر جوان باسی دوو هێزی کردووە ،پێشمەرگەی خرپن و گەریالی رەقەڵە ،ئەوەی یەکەمیان خاوەنی ئەو ورەیە نەبوو بەرگری لە شارێکی وەکو شەنگاڵ و پایتەختەکەیان بکا ،ئەوەی دووەمیان لە شاخەکانی قەندیلیەوە دەیان گەریالی خستە
خزمەت براکانی لە هەولێر( بروانە ل ،١٥٣نووسەر). مردن ئەڕای کۆبانی ،باسی شکاندنی دابونەریتی کۆنباوی بەستەری خوێن دەکا لە رۆژئاوا ،کە چۆن هەموو گەریالیەک سەرەوەرە و سەرکردەیەکە لە سەنگەردا ،نەک وابەستەی سۆزی رابەرەکانی بێ ،کە چۆن دوای شەهیدبوونی هەر سەرکردەو گەریالیەک دەیانی دی دروست دەبنەوە ،نەک ئاشبەتاڵ و بێهێوایی
ئەم کتێبە ناوئاخنی شورای شۆڕشێکە کە گەلێکی ژێردەستەی بە جیهان ناساند
و هەڵهاتن .مردنی لە پێناوی کۆبانیدا شکۆی هێزی شەریعەتی کۆنباوی داعشی شکاند و متمانەی گەڕانەوە بۆ سەروەری مرۆڤەکان ،لە ناوچەیەک جەهەنمی کین و بنەماڵەچییەتی ،ناوچەگەری ،کاریزما ،کونخوازی... هتد کوشتویەتی( بڕوانە ل ،١٩٠نووسەر). مردن ئەڕای کۆبانێ ،بۆ خۆی ناوئاخنی شورای شۆڕشێکە کە گەلێکی ژێردەستەی بە جیهان ناساند، کە بەبێ ئەوان ،کوردی رۆژئاوا ژیانی مرۆڤایەتی ،ئیدی لە هەموو پێکهاتەو رەنگەکان ،نەک تەنها لەو پارچە دەوڵەمەندە ،کە لە سەدا نەوەدی شارستانیی جیهانی لەخۆگرتووە ،بەڵکو کیشوەرەکانی دیش دەکەونە ژێر مەترسییەوە گەر بێت و پشتی لێ بکرێت ،بەڵکە بووەتە پردی بەستنەوەی سەنگەرە هاوبەشەکانی دژی کۆنخوازییەکی دڕندەکانی سەدەکانی ناوەڕات. مردن ئەڕای کۆبانێ ،دیسان وێنەیەکی دی زێوا و هیوابەخشی بەرزکردووەتەوە ،ئەویش هاناو چوونی، هەردوو بەشی نیشتیمانی ،گەریال بۆ پێشمەرگە بۆ پشتیوانی یەکتر و گرێدانی گیانی نەتەوەیی(بڕوانە ل ،١٥٢نووسەر). لە راستیدا وەرگێڕ سەالحەدین بایەزیدی ،باشترین کاری کردوە و داهێنانی لە بە کوردیکردنی ئەم بەرهەمە کردووە ،بە شێوەیەک کە خوێنەر ئەو هەستەی ال دروست بێ کە نووسەرێکی کورد وێرد نووسیویەتی. هیوادارم ئەوانەی پێشمەرگەن ،سیاسین ،بەتایبەتی ئەوانەی باشوور و رۆژهەاڵت ،تەنانەت هەندێ گەریالی باکووریش ،ئەم بەرهەمە بەنرخەی(پاتریس فرانچێسکی) بخوێننەوە! بەداخەوە ،فراوانێک لە کەسێتی نووسەر و گەڕۆکی بیگانە لە خۆمان چێتر توانیویانە دیرۆکی ئێمە ،بە مێتودی جوان بنووسنەوە.
2
به‌ره‌و هونه‌رێکی ره‌سه‌نی کوردی
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
کام جۆره ره‌سه‌نایه‌تییه؟ له که‌یه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین؟ پار ...دوێنێ ...سبه‌ینێ...؟ ئه‌ی که‌ی؟
()3-3
٢٤ “ئەدەب چییە؟” کتێبۆکەیەکی ژان پۆل سارتەرە کە لە بواری ئەدەبیات - پەخشان -لەالیەک و هونەری شێوەکاری و شیعر‌و مۆسیقاش لەالیەکی دیکە ،وردتر باسی “النگاژ” و “شت” دەکات .النگاژیش، بەکارهێنانی زمانە بە شێوەیەکی تاکگەرایانە. سارتەر وەک هونەری شێوەکاری سەیری شیعر دەکات و لە شوێنێک دەڵێ“ :شاعیران ئەو کەسانەن کە تەوزیفکردنی النگاژ رەتدەکەنەوە ”.کاتێک ئێمە بۆ نموونە، رەنگی سوور لە سەر پانتایی تابلۆیەک دەبینین ،ناشێ لە خۆمان بپرسین ،ئەم رەنگە سوورە مانای چییە .بەڵکو ئەم سوورییە لە مانا داماڵێراوە و بووە بە شت. ئەگەر ئاماژە بۆ خوێن بکات ،هەڵبەت دەبێ لە خۆمان بپرسین چ خوێنێک ،لە کوێ و کەی و بۆچی؟ تابلۆ ناتوانێ وەاڵمی ئەم پرسیارانە بداتەوە ،چونکە ئەرکی ئەو نییە. لە بواری شیعریشدا ،ئیدی وشە ئاماژە بۆ رێفێرانس -مەرجەعێک ناکات کە لە دەرەوەی ئەودا بێت ،هەندەی خەریکی نووسینەوەی دنیایە ،هەندە دنیا ناخوێنێتەوە .ئەو دەمەی وشە دەبێت بە “شت” ئیدی ناو لە هیچ نانێت ،بەڵکو خۆی دەبێ بە “شت ”.ئەوە پەخشانە باسی شتانی دنیامان بۆ دەکات، هەڵوێست وەردەگرێت ،داواکاریی دەبێ ،شی دەکاتەوە ،گرێکوێرەکان دەکاتەوە .شیعر قسە ناکات ،چونکە هەموو قسەکردنێک ئیلتیزامی لێوە پەیدا دەبێ ،وردتر هەموو دەربڕینێک ئەم ئیلتیزامەی هەیە. وشەی شیعریی باس لە راست و چەوتیی هیچمان بۆ ناکات ،بەڵکو لەسەر کاغەز هەڵدەنیشێ و خۆی دەبێتە دنیا .عەقڵی شیعریی ئێمە ،عەقڵی هونەری پالستیکیی ئێمە ،هەمیشە دەیەوێ دەق ،تابلۆ بگەڕێنێتەوە بۆ دنیای واقیع ،یا بە الیەن کەم بیگەڕێنێتەوە بۆ بنووسەکەی ،واتە بە دوای بیوگرافیای شاعیردا بگەڕێت ،وەک ئەوەی شیعر دەفتەری نووسینەوەی ژیانی شاعیرە .ئێمە ،دەیان الپەڕەمان لەسەر ئەوە نووسییوە ،ئایا تەمەنی فاڵنە شاعیر لە کاتی نووسینەوەی فاڵنە دەق چەند بووە؟ پێش سەفەرەکەی بووە یا دوای سەفەرەکەی، وەک بڵێی ئێمە لە رێگەی خوێندنەوەی دەقی شیعرییە مێژوو و ژیانی شاعیران دیاری بکەین! ئەم تێگەیشتنە وا دەکات بە تەواوی ئاشنای شیعر نەبین ،ئاشنای تابلۆ نەبین .هەمیشە پرسیاری ئەوە لە خۆ دەکەین :دەبێ مەبەست لە دروستکردنی ئەمە چی بووبێت؟ ئەم جۆرە پرسیارانە هەموو پڕۆژەکانی شیعرنووسین پووچ دەکەنەوەو ئەرکی ئامێر- کەرەسە دەبەخشنە زمان. کەواتە چۆن شیعر بخوێنینەوە؟ چۆن سەیری تابلۆیەک بکەین؟ ئەی چۆن گوێ لە مۆسیقا بگرین .مۆسیقا ،لە شیعر و تابلۆ زیاتر پڕۆژەی بە “شتبوون”ی تیا ئەنجام دراوە ،نۆتەی مۆسیقا هێما نییە بۆ شتێک کە لە دەرەوەی خۆی بێ ،بەڵکو خۆی دەبێتە ئامانج .گوێ لە میلۆدییەک دەگرین و دەمانەوێ بچینە ناویەوە ،لەگەڵ ئەفسوونەکانی بژین ،لەگەڵ شەپۆلەکانی بەرزبینەوەو لێژبینەوەو دواتر هیچ پرسیارێکیش ناکەین ،کە ئایا فاڵنە ئەفسوون ،یا فاڵنە شەپۆل لە واقیعدا هەن یا نین ،هەر بەم پێیەش دەبێ دەقی شیعری بخوێنینەوە ،رۆبچینە قوواڵییەکانی دەقەوە ،لەگەڵ ئەو رەنگە سوورە خۆمان تێکەڵ بکەین کە لە تابلۆیەکی دیاریکراودا دەیبینین .بە پێویست دەزانرێ ،هەم شاعیر، هەم واقیع لە بیری خۆمان بەرینەوە. زۆرێک لە خوێنەرانی ئێمە سوودەمەندانە دەخوێننەوە ،باس لە سوود و قازانجی خوێندنەوەی دەقی شیعری دەکەن .ئەگەر خوێندنەوەی شیعر سوودیشی هەبێ ،ئەو سوودەی راستەوخۆی نییە ،بەڵکو وروژانی راستەقینەمان پێ دەبەخشێ ،ئەمەش سنوورەکانی نێوان هونەر و پەخشان بە تەواوی جودا دەکاتەوە .وروژان ناخمان دەهەژێنێ ،نە قسەمان بۆ دەکات نە بیدەنگیشە ،دنیایەکە لەو نێوەندە .ئەم نێوەندە زەمینەیەکی دەوڵەمەندە لە ئاماژە و خرۆشان ،لە پرسیارگەلێک کە پێویستیان بە وەاڵمی دەسبەجێ نییە ،بەڵکو هەلومەرجی مرۆڤمان بۆ یەکااڵ دەکەنەوە.
سەاڵح رەووف ئەم دینه (زهرتووشت) به‌رده‌وام ئه‌بێت تا سه‌رده‌می ساسانییه‌کان ،دوو جۆر ئایینی لێ دروست ئه‌بێت ،یه‌کێکیان مانی و ئه‌وی تریش مه‌زده‌ک .ئایینی مانی له ناوی که‌سێکی خاوه‌ن به‌هره‌ی وێنه‌کێش و مۆسیقازان و فه‌یله‌سوفه‌وه که‌وتۆته‌وه، که ئایینه‌که‌ی هه‌ر زهرتووشتییه ،به‌اڵم کاریگه‌ریی دینی مه‌سیحی له‌سه‌ر بووه، ئه‌و کاریگهرییهتیهش ته‌نها له رووی ره‌وشته‌وه بووه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دینی مه‌سیحی دینێکی رهوشتیییه زیاتر له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کۆمه‌ڵگا ئه‌دات .ئه‌یه‌وێت باری گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگا و یه‌کسانی له نێوانیاندا چاک بکات .ئایینی مهزدهکیش هه‌ر به‌و جۆره‌ی ئاینی مایی بووه ،مه‌زده‌ک یه‌کێکه له ناوه‌کانی خوا یان بچووککراوه‌ی مه‌زدایه .ئه‌م ئایینانه به‌رده‌وام ده‌بن تا هاتنی لەشکری ئیسالم. ئه‌وه‌بوو له ساڵی 219ی کۆچی ئایینێک له‌وپه‌ڕی باشووری کوردستان له ناوچه‌کانی مه‌نده‌لی و خانه‌قین و قه‌سری شیرین و ئه‌و ده‌وروبه‌ره ،به ناوی ئایینی ئه‌هلی حه‌ق (که‌سانی خوا) دروست بوو ،که هه‌ر دینی زهرتووشتییه و دیسان به خۆشیان وتووه یارسان (یاری مه‌زن یان یاری یه‌زدان) واژه‌ی سان هه‌ر وشه ئهوروپییهکهیه که به مانای مه‌زن دێت .ئه‌م ئایینه هه‌وڵدان بوو بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی دینی زهرتووشت. ده‌ڵێن سه‌رهه‌نگی دهودان که یه‌کێکه له په‌یڕه‌وکه‌رانی باڵوڵی ماهی (باڵوڵی مایی یان باڵوڵی مادی) هه‌وڵی بره‌وپێدانی ئه‌م ئایینه‌ی داوه ،که هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن له سهردرهمی ئه‌مدا بره‌و به ئایینی کاکه‌یی دراوه .هه‌ندێک ده‌ڵێن که له سه‌رده‌می ئه‌مدا ئایینی ئه‌هلی حه‌ق دروست بووه .باشترین سه‌رچاوه‌ش بۆ ئه‌مه شیعر و هۆنراوه‌کانی کاکه‌یی خۆیانه که ده‌ڵێن: سه‌رهه‌نگی دهودان سهرههنـــــــــــــگی دهودان ئــهز کـه نـام مـهن سـهرهـهنـــــــــگـی دهودان چـــهنـێ ئـێـرمـانـان مـهگـێـڵــــــــین هــهردان تــــازیـــنـدو کــهرۆ ئـــایــنـی کــــــــــــوردان
ئه‌م هۆنراوه‌یه به زمانی ماچۆیه کاکه‌ییه‌کان نووسراوی باشترین (سه‌رئه‌نجام)ه ،که زۆربه‌ی زۆری مێژووی کۆمه‌اڵیه‌تی و رامیارییانی تیا نووسراوه‌ته‌وه و زیندووکه‌ره‌وه و په‌یڕه‌وکه‌ری دینی زهرتووشتن .به‌پێی ئایینی کاکه‌یی دنیا حه‌وت سه‌ده‌یه (سه‌رده‌م -عصر)ه. -1سه‌رده‌می په‌روه‌ردگار (خوا) -:په‌روه‌ردگاریش چوار (بابا) به‌رجه‌سته‌کاری هه‌یه ،که بریتین له جوبرائیل و و ئیسرائیل و میکائیل کاکه ییدا عزازئیله .له ئایینی هه‌رده‌م یه‌کێ له بهرجهستهکارهکانی خوا ئافره‌ته ،که پێی ده‌ڵێن دۆنی خوا یان دۆنی دایک ،ئه‌م ئایینه تاکه ئایینێکه که ئافره‌ت گه‌یشتۆته پله‌ی خوایی .بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیاتر له چه‌ند شاعیرێکی ئافره‌ت له ناو ئایینی کاکه‌ییدا هه‌ڵکه‌وتوون. -2سه‌رده‌می (مه‌عریفه‌ت) زانیاری :که هاوکاته له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می عه‌لی کوڕی ئه‌بی طالب .کاکه‌ییه‌کان به عهلـــــــی ده‌ڵێن مه‌وال، که ئه‌میش دۆنی خوایه و چوار به‌رجه‌سته‌کاری هه‌یه که ئه‌مانه‌ن قه‌نبه‌ر، (محه‌مه‌د، سه‌لمان و نصیره) ئه‌میش دۆنێکی هه‌یه که فاتمه‌ی کچی ئه‌سه‌ده ئه‌میش دۆنی دایکی خوایه ،که دایکی سولطان ئیسحاقه ،یان دایکی شاخۆشێنه. -٣سهردهمی سێیه‌م (عصر)ی شاخۆشین :که به سه‌رده‌می ته‌ریقه‌ت
به‌ناوبانگه .شاخۆشین کوڕی مامه مامه لوڕستانیییه، جهاللهدینی جهاللهدینی لوڕستانی به‌بێ باوک شاخۆشینی بووه ،باوکی مامه جەاللهدین نه‌زری کردووه (کاکه‌ییه‌کان که خواردن ئه‌خۆن نه‌زر ئه‌که‌ن) له‌و نهزرهدا هه‌ناریان خواردووه ،له‌و هه‌نار خواردنه‌دا ده‌نکێ هه‌نار به‌جێ ئه‌مێنێت ،مامه جاللهدین ئه‌و ده‌نکه هه‌ناره ئه‌خوات و به‌و ده‌نکه هه‌ناره سکی پڕ ئه‌بێت ،که مامه جاللهدین سکی پڕ ئه‌بێت ،خه‌ڵکی ئه‌که‌ونه قسه .باوکی مامه جهاللەدین ده‌ڵێ :ئه‌وه‌ستین تا مناڵه‌که‌ی ئه‌بێت، که مناڵه‌که‌ی بوو ئه‌یخه‌ینه ئاگره‌وه. گه‌ر مناڵه‌که سووتا دیاره ئه‌م کچه زینای کردووه ،گه‌ر نه‌سووتا ئه‌وا که‌سێکی پیرۆزه .گه‌ر سووتاش ئه‌وا ده‌رده‌که‌وێ که مامه جاللهدین که‌سێکی ناپاکه .کاتێك كه مناڵه‌که ئه‌بێت ،ئه‌یخه‌نه ئاگره‌وه و مناڵه‌که هیچی به‌سه‌ر نایه‌ت. بۆیه به که‌سێکی پیرۆز سه‌یر ئه‌کرێت و بهرجهستهکارهکانی ئه‌مانه‌ن :بابه بزورگ و بابه تایه‌ری هه‌مه‌دانیی و بابه شاسوارو بابه یادگاره .شاخوشین بۆ خۆی دۆنی میهره و مامه جهاللهدینیش دۆنی ئاناهیتایه. -4سه‌رده‌می چواره‌م :سه‌رده‌می سوڵتان سوحاکه .سوڵتان ئیسحاق کوڕی شێخ عیسای به‌رزنجییه ،شێخ عیسای به‌رزنجی کوڕی بابه عه‌لی هه‌مه‌دانییه، بابه عه‌لی هه‌مه‌دانیی زاوای بابه تاهیری هه‌مه‌دانییه .سه‌رده‌می سوڵتان سوحاک به سه‌رده‌می زێڕینی کاکه‌ییه‌کان ئه‌بژێردرێ. واژه‌ی کاکه‌یی له سه‌رده‌می سوڵتان سوحاک په‌یدا ئه‌بێت ،چونکه سوڵتان سوحاک حه‌وت کوڕی هه‌بووه که به یه‌کیان وتووه (کاکه) و ناوی کوڕه‌کانی ئه‌مانه بوون :سید محه‌مه‌دی گه‌وره سوار ،شاه ابراهیم ،میری سور ،سید سادق ،سید ابولوفا ،سید شهاوهالدین ...هتد .نه‌وه‌کانی ئه‌م حه‌وت کوڕه‌ی کاکه‌یی پێیان ئه‌وتری سه‌یده‌کانی کاکه‌یی .لێره به‌دواوه واژه‌ی سه‌یید په‌یدا ئه‌بێت ،پێش ئه‌وان واژه‌ی بابا به‌کارهاتووه .ده‌ڵێن (شاه دوخت که کچی ئاخر کیسرای ساسانییه‌کان) بوو ،که ناوی یهزگورد (یهزدانگورد) بوو له سه‌رده‌می خه‌لیفه عومه‌ری کوڕی خه‌طابدا ئه‌م کچه له شه‌ڕدا ئه‌گیرێت .خه‌لیفه عومه‌ر ده‌ڵێت ماره‌ی بکه‌ن له یه‌کێك له شه‌ڕکه‌ره‌کان. کچی شاه دوختیش ده‌ڵێ من کیسرام ،بمده‌ن به یه‌کێ که جۆره پله و پا یه یه کی
یه‌کێ له شته سه‌رنجڕاکێشه‌کانی ئاینی کاکه‌یی، ئه‌و خه‌رمانه زۆره‌ی شیعر‌و گۆرانی و ئاواز‌و مۆسیقایانه‌یه که هەیانە
هه‌بێت ،له‌وێدا ئیمامی حسه‌ین کوڕی عه‌لی لێ ئه‌بێت و ده‌ڵێ من ئه‌یهێنم ،بۆیه تا ئێستاش نه‌وه‌ی ساسانییه‌کان ده‌ڵێن ئیمامی حسه‌ین شه‌ره‌فی ئێمه‌ی کڕییه‌وه. گوایا سه‌یده‌کانی ئێران و سه‌یده‌کانی کاکه‌ییه‌کان نه‌وه‌ی ئه‌م دوانه‌ن (ئیمامی حسه‌ین و شادوخت) ئه‌مه له الیه‌ک و له الیه‌کی تریشه‌وه گوایا له سه‌رده‌می خه‌الفه‌تی عه‌لیدا رێ به هه‌موو بیروباوه‌ڕێک و په‌رستنێک دراوه و وه‌کو سه‌رده‌مه‌کانی پێشووش سه‌رانه و باج و خه‌رجییان لێ نهسهنراوه .چونکه له سه‌رده‌می عوسماندا ئه‌گه‌ر ئاگری نه‌ورۆز بکرایه‌ته‌وه ئه‌بوایه باج بدرایه ،یان ئه‌گه‌ر جه‌ژنی (میهره‌گان – پیرۆزکردنی میهر) ئه‌بوایه سه‌رانه بدرایه. به واتایه‌کی تر له سه‌رده‌می ئیمامی عهلــــیدا داگیرکردن وه‌ستێنرا ،بۆیه عه‌لـی له ناو هه‌موو په‌یڕه‌وانی سه‌رانسه‌ری ئایینه‌کانی زهرتووشتی وه‌ک کاکه‌یی و ئێزدی وئ یسماعیلی و عهلهوییهکانیشدا پیرۆزه. -5سه‌رده‌می ئاتهشبهگ. -6سه‌رده‌می قرمزی. -٧سهردهمی سه‌ید محه‌مه‌دی نوربه‌خش. یه‌کێ له شته سه‌رنجڕاکێشه‌کانی ئایینی کاکه‌یی ،ئه‌و خه‌رمانه زۆره‌ی شیعر و گۆرانی و ئاواز و مۆسیقایانه‌یه که خاوه‌نین .که زۆربه‌یان به زمانی ماچۆ نوسراوه ،زمانی ماچۆش زمانێکی تێکهاڵوه له دیالیکتی لوڕی و سۆرانی و هه‌ورامی (گۆرانی). کێشی شیعره‌کان هه‌موویان کێشی شیعری ئاڤێستاییه ،هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن که کێشی شیعره‌کان شیعریی کێشی په‌هله‌وین ،ناوچه‌ی په‌هله ئه‌که‌وێته خۆ ر هه اڵ تی نا و چه ی مه ند ه لـــــی خانه‌قین، و ئێستاش که کوردستانه و ئه‌وانیش هه‌ر به دیالێکتێکی ماچۆ ئه‌دوێن .ئێمه‌ش به دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێین (فه‌یلی) که هه‌ر وشه‌ی په‌هله‌وی بووه و عه‌ره‌به‌کان کردوویانه‌ته بۆته تا فه‌هله‌وی ئاشکرایه فهیلــــــی. که دین و ئایینی کوردان له‌م سه‌رده‌مانه‌دا گه‌نجینه‌یه‌کی خاوه‌نی پڕ سه‌روه‌ریی ئاواز و مۆسیقایه .کێشه زۆر و جۆراوجۆره‌کانی هۆنراوه‌ی یارسانه‌کان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باری سروشتی جۆراوجۆری کوردستان .چونکــه وه‌ک ئاشکرایه هۆنراوه و گۆرانی، ده‌ربڕینی ناخی مرۆڤه و له‌گه‌ڵ کارتێکردنی سروشت، بۆیه هه‌رده‌م جۆری زۆری گۆرانی وه‌ک گۆرانی کـــار و هه‌موو جۆره‌کانی وه‌ک دروێنه و زه‌وی کــــێاڵن و مهڵۆکردن و هتد ...په‌یدا بووه ،به زیادبوونی په‌یامی روحی که په‌یامه دینی و ئایینییه‌که‌یه، که هه‌رده‌م کاری گرنگی کردۆته سه‌ر نه‌شونماکردنی ئاواز و مۆسیقای کوردی به‌تایبه‌تی .بۆیه گۆرانی (زهرتووشت) پەیامنێری زەرتووشییەکان
و ئاوازی مۆسیقا له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆته به‌شێک له نه‌ریت و بیرکردنه‌وه‌ش .ئه‌مه‌ش الی یارسانییه‌کان (کاکه‌ییه‌کان) له خۆڕا نه‌بووه ،ئه‌کرێ ئێمه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان سه‌ره‌داوێک الی گۆرانییه‌کانه‌وه بهێنین، که به‌پێی ئاماره‌که‌ی (میهردادی یهزهدی) %15کورد کاکه‌یین و به‌شی هه‌ره زۆریان له کــــرماشانن و دوای ئه‌وه هه‌مه‌دانه و دوای ئه‌وه کـــهرکوکه و دوای ئه‌و سله‌یمانییه. له ساڵی 1160ی ز به دواوه له ناوچه‌ی هه‌کاری ئایینێکی تر په‌یدا ئه‌بێ به ناوی (ئێزدی) یان یه‌زدانی یان ئهیزهدی ،که وشه‌کان ئاڤێستایین و به مانای فریشته هاتووه و دیسان مانای (خوا)ش ئه‌گرێته‌وه. ئه‌م ئایینه‌ش هه‌ر هه‌مان ناوه‌ڕۆکی ئایینی (کاکه‌یی) و دینی زهرتووشتییه ،که ناوه‌ڕۆکه‌که‌یان ئه‌مانه‌ن: -1به‌رجه‌سته‌کردنی یه‌زدان (خوا): به‌و واتایه‌ی که مرۆڤ به‌شێکه له خوا و به‌رجه‌سته‌کانی خوایه. -2یه‌که‌ی بوون :که مانای یه‌کیی خوا ئه‌گه‌یه‌نێ و بوونی خوا له هه‌مووشتێکدا ره‌نگ ئه‌داته‌وه ،وه‌کو هۆنراوه‌که‌ی بابا تاهیری هه‌مه‌دانی ده‌ڵێت: بـــهدهریـا بـنــگــهڕهم ده‌ریـا تـهویـنم بـهسـهحـرا بنـگـهڕهم سـهحــرا تهوینم بهههرچـا بنگهڕهم کوویی دهشـــتـودهر ســــیـمـایـی روحــــی تــــــهویـــنــــم -٣دۆنای دۆن :که به واتای دووباره‌بوونه‌وه‌ی (رۆح)ه ،ئه‌وان هه‌موویان باوڕیان وایه که رۆح هه‌زار و یه‌ک جار دووباره ئه‌بێته‌وه ،تا له کۆتاییدا ئه‌و رۆحه ئه‌چیته‌وه ناو خوا .مانای ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که مرۆڤ هه‌رده‌م له پاکتاویدایه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له پله‌ی خوا نزیک ببێته‌وه. هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن %5ی کورد یهزیدین .که ئه‌مانیش هه‌ندێ نه‌ریتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و که تێکهاڵوه له‌گه‌ڵ زمانی مۆسیقا و ساز و ئاوازدا .باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه الوکی (کریڤ)ه ،که الی یه‌زیدییه‌کان بوونه کریڤ .به واتای بوونه برای رۆحــــــی ،به واتای کچی هیچ کامیان به کوڕی ئه‌وی تریان ناشێ (ناگونجێ ببنه هاوسه‌ری یه‌کتر) جا الوکی کریڤ باس له‌و چه‌ڵه‌مه‌یه ئه‌کات ،که کوڕی پیاوێک حه‌ز له کچـــــــی کریڤهکهی ئه‌کات ،هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن :گوایه که بۆ یه‌که‌مجار الوک الی یه‌زیدییه‌کان په‌یدا بووه .ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ که گه‌ر الوکیش بۆ یه‌که‌مجار الی ئه‌وانه‌وه دروست نه‌بووبێت به الیه‌نی که‌مه‌وه ئه‌مانیش گرنگییان به ئاواز و مۆسیقا داوه .عه‌له‌وییه‌کانیش هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا په‌یدا بوون و بنکه‌ی یه‌که‌می دروستبوونیان شاری ده‌رسیمی باكووری کوردستانه ،که ئێستا پێی ده‌ڵێن پاڕێزگای (تونجه‌لی) وشه‌ی (عه‌له‌وی) به‌م جۆره باس ئه‌کرێت: کتێبه‌که‌ی د.جه‌مال نه‌به‌ز (کوردانی سه‌رگه‌ردان و برا موسوڵمانه‌کانیان) ده‌ڵێت :وشه‌که له وشه‌ی تورکی (ئهلیڤی) یه‌وه هاتووه و یه‌کێ له ماناکانی – هااڵوه ،گوایه هااڵوی ئاگر بێت .کتێبی عه‌له‌وییه‌کان ناوی (بیۆرک)ه ،که عه‌ره‌به‌کان کردوویانه‌ته بیارق ،که به مانای ئااڵ دێت .حاجی به‌کتاش دروستکه‌ری ئه‌م ئایینه‌یه .ئه‌و ئااڵیهش بریتییه له وێنه‌یه‌کی عهلـــــــی که له ژوورسهریهوه وێنه‌ی رۆژێکه و له خواریشیهوه وێنه‌ی ئاگرێکه. هاوبه‌شیی عه‌ره‌ب ته‌نها وێنه‌که‌ی (عه‌لی) یه ،دوو وێنه‌که‌ی تر که رۆژ (رۆژ په‌رستی وه‌کو باسمان کرد میهر په‌رستییه) و ئاگرن (ئاگر په‌رستیش هه‌ر میهرپهرستییه) هه‌ردووکیان له نیشانه‌کانی ئایینی کاکه‌یی و دینی زهرتووشته .عه‌له‌وییه‌کان بڕوایان به سێ شت هه‌یه :ا.عهلـــــی بۆ عه‌له‌وییه‌کان خوای باوکه .ب .بۆ موسوڵمانه‌کان خوای رۆحه .ج .عه‌لی خۆی محه‌مه‌د و عیساشه. زمانی کوردی له مێژوودا ئه‌م ناوانه‌ی هه‌بووه ،یه‌که‌م جار پێی وتراوه (ئێریهن ڤاج) به مانای ئه‌و که‌سانه‌ی به زمانی ئاری ئه‌دوێن ،ئاری ناوی میلله‌ته‌که‌یه و (ڤاج) بۆته واژه ،وشه ،واته. له دانشتنێکمدا له‌گه‌ڵ هاوڕێی خۆشه‌ویست و پسپۆڕ له بواری فه‌لسه‌فه‌ی دینی زهرتووشتیدا کاک (جه‌لیلی عه‌باسی) وتی :ژیان الی زهرتووشت بریتییه له خۆشگوزه‌رانی و له شادی .خه‌م و په‌ژاره و له خۆدان و گریان که له ناوچه‌کانی رۆژههاڵتدا باوه الی زهرتووشت نییه. الی زهرتووشت زمانی ساز و ئاواز بۆ په‌روه‌رده‌کردنی رۆحی مرۆڤ به‌کار ده‌هێنرێ تا ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی. بۆیه هه‌رده‌م هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕی زهرتووشت ئاخافتنیان له‌گه‌ڵ که‌سانی ئاسایی و ته‌نانه‌ت ئاهورامهزداشدا هه‌ر به زمانی ساز و ئاوازه.
31
سارا عومەر -رۆماننووس
www.zamenpress.com
کولتووری “زەمەن” گرنگیی بە ئەدەب و هونەری هاوچەرخ دەدات
پەنجەرە
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
4الپەڕە
لەتیف هەڵمەت خەاڵت دانیا عەلی دەبەخشێتە فاتیح عیزەدین “زەمەن” باڵودەکاتەوە ئەلبوومی زەمەن ،نوێترین بەرهەمی هونەرمەند “دانیا عەلی”یە ،بە شێوازێکی نوێ و بە ستایلێکی رۆژئاوایی لە هۆڵەندا بەرهەم هاتووە .ئەلبوومەکە لە شەش گۆرانی پێکهاتووە ،لەسەر ستایلی پۆپ مۆزیک کاری هونەریی تێدا کراوە. لە لێدوانێکی تایبەت بە “کولتووری زەمەن” دانیا عەلی ،وتی“ :ستایلی گۆرانییەکانی ئەلبوومی زەمەن ،بە شێوازی رۆژئاوایین و زیاتر شێوازی پۆپ موزیک لەخۆ دەگرێت .هەموو گۆرانییەکان لە واڵتی
هۆڵەندا لە ستۆدیۆیەکی پێشکەوتوودا دەنگیان خراوەتەسەر .کاری میوزیکی ئەلبوومەکەش، بە سەرپەرشتی هونەرمەندانی مۆزیک (دەروون عەلی ،کەن کەنسۆن بێریلۆند ،هاریس لۆیۆ ،پێر جیمسن و نزار زێوێی هونەرمەندیش ،بەشداری ژەنینی موزیکی کردوە”. سەبارەت بە هۆنراوەکانیش ،ئەم هونەرمەندە دەڵێت:شیعری شاعیرە الوەکانە ،لەوانە( :دەروون عەلی ،کانی هەڵەبجەیی ،کەنار بێباک).
ئیستێتیكای ناشیرینی د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد Aestheticsكە لە ئیستێتیك وشەی aesthesiوەرگیراوە ،لە بنەڕەتدا بە واتای “هەستكردن” دێت (جوانی) و (هونەر) لە زۆر ڕووەوە لە یەك دەچن و لە زۆر خاڵی جەوهەریدا هاوبەشن ،بەتایبەتی لە مەسەلەی هەستو ویژداندا ،بۆ نموونە تابلۆیەكی هونەری، یان پەیكەرێك ،یان كارێكی مۆسیقی، یان تێكستێكی شیعری ،ئەگەرچی مرۆڤ ناتوانێت دەست لە ئاواز و لە وشە شیعرییەكان بدات ،بەاڵم هەستیان پێدەكات و خەیاڵی دەورووژێت .لێرەدا دوو جۆر جوانی هەیە( :جوانیی سروشتی) كە شتێكی هەستپێكراوە لەالیەن مرۆڤەوە (جوانیی هونەری) كە مەسەلەیەكی فەلسەفییە .جوانی بە مانا فەلسەفییەكەی جیاوازە لە جوانی beuatyبە مانا ئاسایی و باوەكەی .لە “فەرهەنگی الالندی فەلسەفی”دا ،ئێستاتیكا بە حاڵەتێكی دەگمەن و هەڵچوونێكی جوانی دەوترێت ،كە هاوشێوەی خۆشی و چێژ‌و هەستی مۆراڵییە ،بابەتی ئەم زانستە بریتییە لە حوكمی هەڵسەنگاندن لە نێوان (جوانی) و (دزێوی)دا ،لێرەدا جوانی و ناشیرینی دەبن بە دوو دیواڵتی دژ بە یەك ،واتە جوانی و ناشیرینی دوو دیوی حوكمدانەكەن ،بەبێ ناشیرینی جوانیش بوونی نییە ،واتە بوونی ناشیرینی و بەرجەستەكردنی دزێوی شتێكی گرنگە بۆ دەرخستنی بەهاكانی جوانی .باشترین مانا كە بشێت بیبەخشین بە چەمكی جوانی، ئەوەیە كە بڵێین “جوانی ڕێژەییە”. وەك چۆن جوان و جوانی Beautiful ،– Beautyجیاوازن لە ئێستاتیك ،بە هەمان شێوە ناشیرین یان دزێو Ugly - جیاوازە لە ئیستێتیكای ناشیرینی ،واتە گرۆتیسك . Grotesque “ناشیرینی” زاراوەیەكی ئیستێتیكییە، هەم لە هونەردا بوونی هەیە ،هەم لە ژیاندا ،لە هونەردا بڕوانە تابلۆكانی سلڤادۆر دالی ،مۆدلیانی ،پیكاسۆ ،لە ژیاندا بڕوانە رەفتارەكان و بەهاكان. دەشێت جوانی لە هەناوی ناشیرینییەوە بێتە دەرێ ،پێچەوانەكەیشی راستە، دەشێت لە هەناوی جوانیدا ناشیرینییەكی زۆر پەنهان بێت .ناشیرینی لە مانا ئیجابییەكەیدا دەبێتە هۆی البردنی شپرزەیی و هێوركردنەوەی مەترسی، واتە تەهریج و هەزەلی الیەنی مەترسی كەم دەكاتەوە .لە هونەردا جوانی‌و ناشیرینی یەكسان دەبنەوە ،بڕوانە هونەری كاریكاتێر و شیعری داشۆرین و شانۆی بێهودەیی و ئاهەنگی تەنەكوری و ئاهەنگی هەڵەوین. پرسیارەكە ئەوەیە :ئایا جوان هەمیشە جوانە و بەردەوام بە جوانی دەمێنێتەوە؟ ئایا ناشیرین هەر بە ناشیرینی دەمێنێتەوە؟
ئێوارەی یەکشەممە ،لە هۆڵی کتێبخانەی جەمال عیرفان ،بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەنووسەران و ئەدیبان ،دیوانی(زەمانی بزربوو)ی شاعیری پڕ لە خەیاڵ و فەرامۆشکراو ،فاتیح عیزەدین بە ئیمزای خۆی باڵوکرایەوە. لە مەراسیمەکەدا ،لەتیف هەڵمەت شاعیری ناوداری کورد ،خەاڵتی چاپخانەی کارۆ ،کە سپۆنسەری دیوانە شیعرییەکەیان کردووە ،بەخشییە شاعیر ”فاتیح عیزەدین” . دواتر کتێبی (ریتم و جوانی) حەیدەر محەمەد،
لەسەر ئەزموونی شیعری ئەم شاعیرە فەرامۆشکراوە باڵوکرایەوە .لە مەراسیمەکەدا “تەیب جەبار” شاعیر و رەخنەگر ،خوێندنەوەیەکی بۆ ئەزموونی شیعریی ئەم شاعیرە کرد.
*سااڵنە چاپخانەی کارۆ ،کە یەکێکە لە چاپخانە پڕۆفیشناڵەکانی کوردستان ،لەسەر ئەرکی خۆی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا ،کتێبێک بۆ نووسەرێکی کورد چاپ دەکات ،نۆبەرەی ئەم پڕۆژەیەش ،بە دیوانی “زەمانی بزربوو”ی فاتیح عیزەدین دەستی پێ‌کرد.
ئه‌و نامانه‌ی جیهانیان گۆڕی
هاوڕێی هێژا
()2 وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ماردین ئیرباهیم ئه‌م نامه‌یه به‌ریه‌ککه‌وتنی حیشمه‌ت و ئه‌ده‌بی فریشته‌ییانه‌یه به خولق و خووی شه‌یتانی .له کۆتایی ساڵی ١٩٤٠دا ،ئیمپراتۆریای نازی له ئه‌وپه‌ڕی هێزی خۆیدایه ،ئه‌وروپا داگیرکراوه ،ئه‌ڵمانیا وا ده‌رده‌که‌وێت که قه‌ت نابه‌زێت ،هیتله‌ر نامه‌یه‌کی له هاوتا پێچه‌وانه‌که‌ی خۆیه‌وه پێده‌گات که مه‌هاتما گاندییه و چاالکانه له هه‌وڵی وه‌ده‌رنانی به‌ریتانیایه له هیندستان .گاندی هه‌ڵمه‌تی دژی به‌شداری هیندستانی له جه‌نگدا راگه‌یاندبوو ،به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که واڵته‌که‌ی ناکرێت له جه‌نگی ئازادی‌دا به‌شداری بکات له کاتێکدا ئه‌و مافه له خۆی زه‌وت کراوه( .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوو ملیۆن و نیو له پیاوانی واڵته‌که‌ی ته‌ڤلی سوپای هاوپه‌یمانان بوون). هه‌ڵسوڕاوه حه‌فتاو یه‌ک ساڵییه هیندییه‌که ساڵی ١٩٣٩ههوڵی دابوو راوێژ بداته هیتله‌ر و له جه‌نگ په‌شیمانی بکاته‌وه ،ئێستاش روو له هیتله‌ر دهکاتو خه‌باتی خۆی دژی ئیمپریالیزمی به‌ریتانی دێنێته‌وه بیر .نامه‌که‌ی له حه‌ره‌می خۆی له سیڤاگرام له مه‌هاراشترا نووسیوه ،ئه‌و شوێنه‌ی له‌گه‌ڵ ژنهکهیو چوار منداڵه‌که‌یاندا لێی ده‌ژیان .نامه‌که‌ی چه‌نده نایاب بوو؛ هێنده‌ش بێ به‌رهه‌م بوو .هیتله‌ر هه‌رگیز وه‌اڵمی نه‌دایه‌وه ،هۆڵۆکۆستی ئه‌نجامدا ،رۆیشته ناو روسیاوه و له‌گه‌ڵ که‌وتنی به‌رلینیشدا خۆی کوشت. هه‌ڵمه‌تی گاندیش سه‌رکه‌وتوو بوو ،به‌ریتانیای وا لێکرد سه‌ربه‌خۆیی هیندستان(پاکستانیش) قبووڵ بکات .ماوه‌یه‌کی که‌میش دوای ئه‌وه ،گاندی لەالیه‌ن چه‌کدارێکی هیندیی توندڕه‌و تیرۆرکرا.
ئه‌وه‌ی که به هاوڕێ ناوت ده‌به‌م ،بابه‌تێکی فه‌رمی نییه .من هیچ دوژمنێکم نییه .کار‌و پیشه‌ی من له ٣٣ساڵی رابردوودا خستنه‌گه‌ڕی هاوڕێیه‌تی هه‌موو مرۆڤ بووه به‌وه‌ی ببنه هاوڕێی مرۆڤه‌کانی دیکه ،به چاوپۆشین له‌وه‌ی سه‌ر به چی ره‌گه‌ز، ره‌نگ یان باوه‌ڕێک بوون. هیوادارم کات و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ت هه‌بێت که بزانیت ئه‌و بنه‌ما باوه‌ڕیانه‌ی هاوڕێیه‌تی گه‌ردوونی چۆن کرده‌وه‌کانی تۆ ده‌بینێت .ئێمه هیچ گومانمان له ئازایه‌تی و دڵسۆزیی تۆ نییه بۆ خاکی باوانت ،پێشمان وانییه تۆ ده‌عه‌جانێک بیت وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌یارانت باست ده‌که‌ن .به‌اڵم نووسین و راگه‌یاندنه‌کانی خۆت و هاوڕێکانت و هه‌وادارانت هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ گومان ناهێڵنه‌وه که زۆر له کرداره‌کانت دڕندانه‌یەو شایانی که‌رامه‌تی مرۆڤ نییه ،به‌تایبه‌تیش له لێکدانه‌وەو شه‌نوکه‌وی مندا ،که بڕوام به دۆستایه‌تی گه‌ردوونی هه‌یه .بۆ نمونه بێڕێزیکردنی تۆ به چیکۆسلۆڤاکیا ،ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر پۆڵه‌ندا و قوتدانی دانیمارک .ئه‌وه‌ش ده‌زانم دیدی تۆ بۆ ژیان وایه که ئه‌و تااڵن و وێرانکارییه به کارێکی شکۆمه‌ندانه ده‌زانیت .به‌اڵم ئێمه له منداڵییه‌وه وا فێرکراوین که ئه‌و کارانه به سوکایەتیکردن به مرۆڤایه‌تی بزانین .بۆیه ناتوانین هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ سوپاکه‌ت بخوازین. به‌اڵم شوێنگه‌ی ئێمه ته‌واو جیاوازه .ئێمه به‌ره‌وڕووی ئیمپریالیزمی به‌ریتانی ده‌بینه‌وه که له نازیزم که‌متر نییه .ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ک هه‌بێت له پله‌دایه .یه‌ک له پێنجی ره‌گه‌زی مرۆڤ خراوه‌ته ژێر پاژنه‌ی به‌ریتانی به ئامرازگه‌لێک که له تاقه‌ت به‌ده‌ره .به‌ربه‌ره‌کانی ئێمه مانای زیانگه‌یاندن نییه به خه‌ڵکی به‌ریتانی .ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بیانگۆڕین نه‌ک بیانبه‌زێنین له مه‌یدانی جه‌نگدا .خه‌باتی ئێمه شۆڕشێکی بێچه‌که دژی حوکمی به‌ریتانی. به‌اڵم ئێمه بیانگۆڕین یان نا ،ئێمه مکوڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حوکمی ئه‌وان کۆتایی پێ بهێنین به رێگه‌ی
نامه‌ی گاندی بۆ هیتله‌ر
٢4ی دیسه‌مبه‌ری 1940 نا -توندوتیژی و به رێگه‌ی هاوکاری نه‌کردنیان. ئه‌وه شێوازێکه هه‌ر به سروشتی ناتوانرێت ره‌تبکرێته‌وه ،له‌سه‌ر مه‌عریفه‌یه‌ک بنیادنراوه که هیچ خراپه‌کارێک ناتوانێت ئامانجه‌که‌ی به‌ده‌ست بهێنێت به‌بێ ئه‌ندازه‌یه‌ک له هاریکاری له الیه‌ن قوربانییه‌که‌یه‌وه؛ ئینجا هاریکارییه‌که به زۆره‌ملێ بێت یان دڵخوازانه .ئه‌وانه‌ی حوکمی ئێمه ده‌که‌ن ره‌نگه ببنه خاوه‌نی خاک و جه‌سته‌ی ئێمه ،به‌اڵم هه‌رگیز ناتوانن ببنه خاوه‌نی رۆحمان. ئێمه ده‌زانین پاژنه‌ی به‌ریتانی بۆ ئێمه و بۆ ره‌گه‌زه نائه‌وروپییه‌کانی دنیا مانای چییه. به‌اڵم هه‌رگیز هیوای ئه‌وه ناخوازین به هاوکاری ئه‌ڵمانیا حوکمی به‌ریتانی کۆتایی پێ بێت .ئێمه له خه‌باتی ناتوندوتیژیدا هێزێکمان دۆزیوه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر رێکبخرێت ده‌توانێت ده‌ره‌قه‌تی هه‌ر هه‌موو توند‌وتیژترین هێزگه‌لی جیهان بێت .له ته‌کنیکی
ناتوندوتیژیدا ،وه‌ک وتوومه ،هیچ جێگایه‌ک بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌زین و دۆڕان نییه .مه‌سه‌له‌که مه‌سه‌له‌ی ‘بیکه یان بمره’ یه ،به‌بێ کوشتن‌و ئازاردان .ئه‌م ته‌کنیکه ده‌کرێت بخرێته‌گه‌ڕ به‌بێ پاره‌و به‌بێ هاوکاری زانست و وێرانکاری که ئێوه گه‌یاندوتانه‌ته لوتکه .پێم سه‌یره تۆ ئه‌وه نا‌بینیت که ئه‌م ته‌کنیکه‌ی ئێمه مۆنۆپۆلی هیچ که‌سێک نییه .ئه‌گه‌ر به‌ریتانیاش نه‌بێت به دڵنیاییه‌وه هێزێکی تر دێت و به‌سه‌ر شێوازه‌که‌ی تۆدا بااڵده‌ست ده‌بێت و به هه‌مان چه‌که‌کانی خۆت ده‌تبه‌زێنێت .هیچ میراتێک بۆ گه‌له‌که‌ت جێ ناهێڵیت که شانازیت پێوه بکه‌ن .ناتوانن به یادهێنانه‌وه‌ی کرداری دڵڕه‌قانه که به وردی پالنڕێژی کرابێت شانازی بکه‌ن .بۆیه من به ناوی مرۆڤایه‌تییه‌وه داوات لێده‌که‌م جه‌نگ رابگریت. تۆ ده‌زانیت ماوه‌یه‌کی که‌م پێش ئێستا ،داوام له به‌ریتانییه‌کان کرد میتۆدی من له خه‌باتی ناتوندوتیژی قبوڵ بکه‌ن .ئه‌وه‌م کرد چونکه به‌ریتانییه‌کان من وه‌ک هاوڕێیه‌کی هه‌ڵگه‌ڕاوه سه‌یر ده‌که‌ن .من بۆ تۆ و خه‌ڵکی تۆ بێگانه‌م. جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌م نییه چی شتێک داوا له به‌ریتانییه‌کان ده‌که‌م؛ هه‌مان داوا له تۆ و له خه‌ڵکه‌که‌ت بکه‌م .چونکه ئه‌و بابه‌ته هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به به‌ریتانیاشه‌وه هه‌بوو ،هێنده په‌یوه‌ندی به تۆوه نییه .به‌اڵم پێشنیاره‌که‌ی من بۆ تۆ زۆر ساده‌تره ،چونکه پێشنیارێکی زۆر ناسراوتر و کرده‌یی تره. له‌م وه‌رزه‌دا که دڵی ئه‌وروپییه‌کان بۆ ئاشتی ناڵه‌ناڵیه‌تی ،ئێمه ته‌نانه‌ت خه‌باتی ئاشتیانه‌ی خۆیشمان وه‌ستاندووه .ئایا بۆ تۆ زۆره داوات لێ بکرێت هه‌وڵێک بده‌یت بۆ ئاشتی؟ له سه‌رده‌مێکدا که ره‌نگه بۆ تۆ مانایه‌کی نه‌بێت، به‌اڵم بۆ ملیۆنان ئه‌وروپی که هاوار بۆ ئاشتی ده‌که‌ن و من ده‌یبیستم ،مانای زۆره .تۆ بڵێی له‌به‌ر ئه‌وه بێت که گوێیه‌کانی من هاواری ملیۆنان ده‌بیستن؟ به‌ڵێ ده‌یبیستن.
هاوڕێی دڵسۆزت مه‌هاتما گاندی
الپەڕە 4
لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە ئەزموونی رۆماننووسیی و تایبەتمەندێتیی و چیرۆکی رۆمانەکانی دەکات
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
چه‌ند تێبینییه‌ک ده‌رباره‌ی یاسای چاکسازی
سەرنووسەر سیروان رەشید
ڕۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە
بەڕێوەبەری نووسین مەعاز فەرحان
ناونیشان سلێمانی -گەڕەکی ئاشتی شەقامی سۆران ()132 خانووی ژمارە ()20
نووسینگەی هەولێر گوندی ئیتاڵی یەک خانووی ژمارە ()633
بەڕێوەبەری هونەریی
شاخەوان ئەنوەر
0750 444 7109
نرخ 500دینار
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
07740881458
www.zamenpress.com
کام سەرۆک مانگانە زۆرترین مووچەی هەیە؟ پادشای بەلجیکا
پادشای شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا
ماردین ئیرباهیم
لویس فلیپ
مەلیکە ئێلیزابێسی دووەم
به‌هۆی رابردووی خراپی حوکمڕانی له کوردستان و ونبوونی متمانه له‌نێوان حوکمکهران و حوکمکراوان له کوردستان ،له سه‌رووی هه‌موویشیه‌وه زاڵبوونی دیدێکی پۆپۆلیستی ناعهقاڵنی و بێقواڵیی به‌سه‌ر سیاسه‌تدا که ئه‌ویش جۆرێکی دیکه‌ی سته‌مکاریه ،دۆخێک خولقاوه قسه‌ی جدی و وتوێژ که‌مترین سه‌رنجی ده‌درێتێ .تازه‌ترین ده‌رکه‌وته‌ی ئه‌و ناعهقاڵنیهته کاردانه‌وه‌کان بوو به‌رانبه‌ر یاسای “چاکسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کانی دیکه”. له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌رنجمدا که‌مترین قسه له‌سه‌ر خودی یاساکه کراو ئه‌وانه‌یشی که ره‌تیان ده‌کرده‌وه ،هه‌ر به شێوازی نووسین و کاردانهوهکانیاندا دیار بوو زۆربه‌یان نهیانخوێندبۆوه. ده‌کرێت له زۆر گۆشه‌نیگاوه قسه هه‌م له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌کان و هه‌م خودی یاساکه‌ش بکرێت ،هه‌ر له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه چۆن بیر ده‌کاته‌وه؟ ده‌سه‌اڵتی ئێمه چۆن دهسهاڵتێکه و دیدی بۆ چاکسازی چۆنه؟ ئه‌گه‌ره‌کان و سروشتی ئه‌و به‌رهه‌ڵستیه چیەو چۆنه که دژی ده‌سه‌اڵت هه‌یه؟ من له‌ناو هه‌موو ئه‌وانه‌دا سێ تێبینی تۆمار ده‌که‌م: یه‌که‌م :بابه‌تی خانه‌نشینی و مووچه‌ی په‌رله‌مانتار به‌شێکی بچووک و الوه‌کی یاساکه بوو ،به‌اڵم هه‌موو سه‌رنجه‌کان خرانه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ،له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ڵێن “پلهبااڵ” به هه‌زارانن، ئه‌وانه‌ی به نایاسایی خانه‌نشین بوون به هه‌زارانن ،ئه‌وانه‌ی به نایاسایی پله‌یان له به‌شی سه‌ربازی بۆ به‌رزکراوه‌ته‌وه به هه‌زارانن ،ئه‌وانه‌ی دوو مووچه و سێ مووچه‌یان هه‌یه به هه‌زارانن و هه‌موو ئه‌وانه له یاساکه‌دا هاتوون و ئه‌گه‌ر یاساکه جێبه‌جێبکرێت ههنگاوێکی بچووک ،به‌اڵم گرنگه به‌ره‌و پێشه‌وه. نه‌بوونی ستراتیجێکی شیته‌ڵکاری دروست بۆ یاساکه هێنده‌ی له سۆشیال میدیادا ژاوه‌ژاوی دروست کرد هێنده که‌شوهه‌وایه‌کی بۆ گفتوگۆی لۆژیکی دروست نه‌کرد که زۆر پێویست بوو ئه‌و گفتوگۆیه بکرێت. دووه‌م :هه‌موو توڕه‌یی ئه‌و که‌سانه‌ی نادادییان به‌رانبه‌ر کراوه رووبه‌ڕووی په‌رله‌مان کرایهوەو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ده‌زگاکه بوو به به‌رخی قوربانی .هه‌موو فۆکه‌س خرایه سه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه که هه‌ندێکیان به دڵسۆزی و هه‌ندێکیان به ناچاری شانیان دابووه به‌ر کارێکی باش. ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان نهکردایەو په‌رله‌مان دوای وتووێژ‌و ده‌ستکاری په‌سه‌ندی نه‌کردایه ،هیچ که‌سێک نه‌بوو ملیان بگرێت و وایان لێبکات ئه‌و کاره بکه‌ن و ئێستا که‌شوهه‌واکه کشومات بوو و وه‌کو جاران ئه‌وان و هه‌زاران که‌سی دیکه به پاره‌یه‌کی زۆر خانه‌نشین ده‌بوون .خه‌ڵکانێکی زۆر به ناوردکاریی و هه‌ندێک ناوه‌ندیش له که‌سانی موفته‌خۆری به‌شی پشتپه‌رده‌ی ده‌سه‌اڵت بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رنج له‌سه‌ر خۆیان و گه‌نده‌ڵی و تااڵنکاریه زه‌به‌الحه‌کانی شه‌وێکیان که به قه‌ده‌ر مووچه‌ی ساڵێکی هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌بێت ،به ئه‌نقه‌ست که‌شێکیان خولقاند هه‌موو رمه‌کان روویان له په‌رله‌مان بێت .به‌مه‌ش هه‌م خۆیان لێسایهوەو پاڵیاندایهوەو هه‌م هێنده‌ی تر ئه‌م ده‌زگایه‌ی واڵتی ئێمه‌یان سوک کرد .سوککردنی داموده‌زگاکان به گشتی و په‌رله‌مان خراپترین کارێکه بکرێت ،چونکه ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگای دامه‌زراوی خۆرئاوا داموده‌زگاکان توند‌و تۆکمه بن و بوونی دیدێکی کافکایی دژی داموده‌زگا و بیرۆکراسیه‌ت پێویست بێت ،ئه‌وا بۆ واڵتی ئێمه بێنرخکردنی په‌رله‌مان ئاوێکه ده‌ڕژێته ئاشی فه‌وزاو ئه‌و میرانه‌ی جه‌نگ که قازانجیان له بێسه‌روبه‌ره‌یی و نه‌بوونی داموده‌زگای چاودێریدایه .له هه‌موو ئه‌وانه‌ش بترازێت ،که‌سانێک هه‌ن ره‌نجی فه‌رهادیان دا بچنه په‌رله‌مان و به‌هه‌ر هۆیه‌ک بوو نه‌یانتوانی بچن ،ئێستا به‌و ده‌زگایه ده‌ڵێن گه‌وڕ و ته‌ویله ،که‌سانێکی دیکه حه‌وت ساڵه زیاتر له شه‌ش ملیۆنی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن ئێستا هاواریان لێههڵساوەو باسی نادادی ئه‌م یاسایه ده‌که‌ن .به‌ڕاست ئه‌گه‌ر ئه‌وه مۆڕاڵی ئه‌و که‌سانه بێت که تازه به تازه بیریان که‌وتۆته‌وه نادادی هه‌یه، ئه‌وه مۆڕاڵی ئه‌و که‌سانه بێت ئه‌گه‌ر خۆیان له په‌رله‌مان بن په‌رله‌مان باشەو دنیا عه‌یبی نییه ،ئه‌گه‌ر خۆیشیان له‌وێ نه‌بن ئه‌وا په‌رله‌مان ته‌ویله‌یه ،ئه‌و ده‌بڵ مۆڕاڵیه بابه‌تێک نییه وامان لێبکات دووباره به پێناسه‌کردنه‌وه‌ی چه‌مکه‌کاندا بچینه‌وه؟ سێیه‌م :دژایه‌تی یاساکه له چه‌ند ئاراسته‌یه‌که‌وه ده‌هات ،هه‌ندێکیان ئاشکراو هه‌ندێکیان په‌نهان. ئاشکرایە هه‌ندێک که‌س و هاواڵتی دڵسۆز بوون که بێدادی هاواری لێههڵساندبوون و ده‌یانویست تووڕه‌یی خۆیان ئاراسته‌ی الیهنێک بکه‌ن ،بێوه‌یترین ده‌زگاش په‌رله‌مان بوو ئه‌و رق و تووڕه‌ییه‌ی خۆیانی پێدابمرکێننهوه ،ئه‌م ئاراسته‌یه سه‌ره‌ڕای بێسوودیهکهی به‌اڵم هێشتا ئاساییه ،ئاراسته‌یه‌کی دیکه چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی پۆپۆلیست بوون که هه‌ندێکیان بێڕوئیا بوون و هه‌ندێکی دیکه‌یان بۆ وه‌به‌رهێنانی سیاسی له ئاینده‌دا ئه‌و ژاوهژاوهیان دروست کردبوو ،ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش سه‌ره‌ڕای زیانه‌کانی بۆ فه‌زای سیاسی ته‌ندروست به‌اڵم دیسانه‌وه شتێکی زۆر سه‌یر نییه .له هه‌مووی ترسناکتر که زۆر که‌س لێی بێ‌ئاگا بوون ئه‌و ئاراسته‌یه بوو که لەژێره‌وه له‌الیه‌ن هه‌ندێک ده‌زگاو ناوه‌نده‌وه دهجوڵێنرا چونکه که‌سانێکی زۆری مشه‌خۆر له‌و یاسایه زیانمه‌ند ده‌بن (دیسانه‌وه ئه‌گه‌ر یاساکه جێبه‌جێبکرێت)، هه‌روه‌ها رسواکردنی ده‌زگایه‌کی چاودێری وه‌کو په‌رله‌مان له قازانجی ئه‌و ناوه‌ندانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی حوکمی میلیشیایی و بێیاسایی خۆیان درێژبکه‌نه‌وه.
ملیۆن دۆالر
ملیۆن دۆالر
پادشای سوید
پادشای دانیمارک
کارلی شانزەهەم
مارگرێتی دووەم
ملیۆن دۆالر
ملیۆن دۆالر
سەرۆک وەزیرانی سەنگاپور
ئیمپراتۆری ژاپۆن
لی هسێن لینگ
نارۆهیتۆ
ملیۆن دۆالر
ملیۆن دۆالر
پادشای هۆڵەندا
سەرۆک وەزیرانی ئوستورالیا
ولیام ئەسکەندەر
سکۆت مۆریسۆن
ملیۆن دۆالر
هەزار دۆالر
سەرۆکی سویسرا
سەرۆکی نەمسا
ئۆلی ماورر
ئەلیکسندر ڤان دیربیلین هەزار دۆالر
هەزار دۆالر
سەرۆکی ئەمریکا
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا
دۆناڵد ترەمپ
ئەنگێال مێرکڵ هەزار دۆالر
هەزار دۆالر
دۆناڵد ترەمپ
لە بەردەم چەکــــــــــــــــــــوشی دادگادا لە چەند هەفتەی داهاتوودا ١٠٠ ،یاسادانەر لە ئەنجومەنی دانایانی ئەمریکا بڕیاردەدەن لەسەر لەکارالبردنی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستی سەرۆکی ئەمریکا ،بەهۆی تێوەگالنی لەوەی کە ئۆکرانیا لە بەرژەوەندی ئەو ،دەستێوەردان لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکات
دادگاییکردنەکە لەالیەن (جۆن رۆبەرتس)ـەوە سەرۆکایەتی دەکرێت
کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی دانایان (سینات)ـدا زۆرینەن، ئەوەش ئەرکی لە کارالبردنی ترەمپی سەختکردووە، بەاڵم هەشت ئەندامی کۆمارییەکان پێدەچێت زۆرینەکە لە کۆمارییەکان تێکبدەن.
لەسەر کارالبردنی دۆناڵد ترەمپ پێویستی بە 67دەنگە کە زیاتر لە 4/3ی سینات دەکات
داواکارانی لەسەرکار البردن: حەوت یاسادانەری دیموکراتەکان لە هەوڵی الدانی ترەمپدان ،لەنێوانیاندا ئادەم شێڤ (ڕاست) و سەرۆکی لیژنەی دادوەری جێری نادلر (چەپ).
بەرگریکاران لە ترەمپ: پێشبینی دەکرێت بات سلیبولونی (ڕاست) و پارێزەری تایبەتی ترەمپ، جای سیکیلۆ (چەپ) لە دادگاکەدا بەرگری لە ترەمپ بکەن. کۆمارییەکان
بێالیەن
دیموکراتەکان
وو� د ی��دو �� ب ۆ� چ�� ن
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
19
کۆمێنیووس و نەوشیروان مستەفا ڕەهێل دزەیی جوهان ئامووس کۆمێنیووس ،ئەم زانایە بوو کە لە سەدەی حەڤەدەمدا لە هەوڵی چاکسازی دابوو لە بواری پەروەردە و فێرکردن دا ،لەسەردەمێک کە بە وتەی خۆی “پەروەردە و فێرکردن لە ئاستی بێ هیوابوون دایە” کۆمێنیووس (لەدایک بووی ١٥٩٢/٣/٢٨لە شاری مووڕاڤە -واڵتی چیک ،لە ١٥نۆڤەمبەری ساڵی ١٦٧٠کۆچی دوایی کرد) وەک مامۆستایەک د‌رکی بە هەموو کەم وکوڕیەکانی بواری پەروەردەو فێرکردن کرد .واڵتەکەی خاوەنی سیستمێکی پەروەردەی ئەوتۆنەبوو کە دڵخۆشکەربێت ،لە ئاستێک‌دا بوو کە هیچ مێتۆدێک یان مۆدێلێکی زانستی پەروەردەو فێرکردنی پەیڕەو نەدەکرد .کەرتی پەروەردە بەهیچ شێوەیەک مایەی ئومێد نەبوو ،هەموو ئەم کەموکوڕیانەی لەم بوارەدا وای لە کۆمێنیووس کرد کە دەستەوەستان نەوەستێت وهەوڵبدات ڕیفۆڕمو چاکسازی لە بواری پەروەردەو فێرکردن لە واڵتەکەی بکات. کۆمێنیووس هەستا بە نووسینی چەندین کتێب کە باس لە چۆنیەتی و شێوازی وانە بێژی و پەروەردەی دروست دەکات ،ئەو باوەڕی بە پەروەردەی جیهانی هەبوو ،بەشێوازێک کە یەک شێواز‌و مێتۆدی پەروەردە لە جیهان هەبێ ،بەم شێوەیە دەکرێ ئاشتی بەرپابکرێ لە جیهاندا .کۆمێنیووس دەڵێ خوێندنگا دەبێ ببێت بەم شوێنە کە منداڵەکان خٶشی لێ وەربگرن و وەک یاریەک بێت بۆیان، بەومانایەی کە ببێت بە شوێنێک کە خۆشی و چێژی لێوەربگرن. کۆمێنیووس یەکەم کەس بوو وێنەی هێنایە ناو کتێبەکانی فێرکردن ،لەو باوەڕەی کە لە ڕێگای وێنەکان و بەکارهێنانی هەموو هەستەکان خوێندکار باشتر فێردەبێت و زانیاریەکان لەالی دەبێت بە زانست و لە بیرەوەریەکانی دەمێنێتەوە. کۆمێنیووس بە داهێنەرو داڕێژەری زانستی پێداگۆگیگ و مێتۆدەکانی دادەنرێت ،هەر ئەو بوو مۆدێلی فێرکردنی گونجاوی داڕشت ،کە دەبێ شێوازی وانەبێژی بەشێوازێک بێت بگونجێ لەگەڵ ئاست و شێوازی فێربوونی هەر یەک لە خوێندکارەکان. بیروبۆچونە پێشکەوتووخوازەکانی وایکرد کە لە واڵتی خۆی دژایەتی بکرێت و واڵت بەجێبهێلێت و دەربەدەری واڵتان بێت ،سه‌ره‌تا له شاری لیسزونهی واڵتی پۆڵۆنیه ،دواتر بردرا بۆ ئینگلته‌ڕا ،و پاشان بۆ واڵتی سوید ،له واڵتی سوید له بواری په‌روه‌رده کاری کرد‌و سستمی په‌روه‌رده و فێرکردنی سویدی دامه‌زراند ،وه هه‌روه‌ها سیستمی په‌روه‌رده و فێرکردنی واڵتی ههنگاریهی دامه‌زراندووه .کۆتایی سااڵنی ژیانی له ئه‌مستردامی واڵتی هۆڵه‌ندا به‌سه‌ربرد.
لە زانکۆی هارڤەر لە والیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوایان لێکرد وەک سەرۆکی زانکۆ کاربکات، بەاڵم ڕەتی کردەوە ،خۆی تەرخان کردبوو بۆ پەیامەکەی و بۆ بەرژەوەندی کەسی هەوڵی نەدەدا بۆیە ئەم پۆستە گرنگەی وەرنەگرت. بەهۆێ ئەوەی بیروبۆچوون و نووسینەکانی زۆر لەپێش ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگاکەی بوو ،بۆیە لە سەردەمی خۆی دژایەتیکراو نەیانتوانی درک بە گرنگی ئەم زاتە بکەن بۆ گەشەکردن و بەرەوپێش بردنی مرۆڤایەتی ،دوای چەندین سەدە ،ئێستا کتێب و بیروبۆچوونەکانی کۆمێنیوس یەکێکن لە بنەما هەرە گرنگەکان کە واڵتانی ئەوروپا بەکاری دەهێنن لە داڕشتنی سیستمی پەروەردەو فێرکردن.
SIUبه‌رنامه‌ی کومێنووس
بەرنامەیەکە کە یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا ئه‌ندامن تێیدا، کارده‌که‌ن بۆ گه‌شه‌کردن و هاوکاری کردن له بواری په‌روه‌رده‌و فێربوون له‌نێوان خۆیان دا.
به‌رنامه‌یه‌ک ئه‌م زاته له سەدەی حەڤدەدا دایڕشتووهو نوسیویه‌تیه‌وه ،به شێوازێکی زانستیانه‌و سه‌رده‌میانه که له ئێستادا واڵتانی ئه‌وروپا په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن.
پیاوە مەزنەکان لەیەک دەچن
نەوشیروان مستەفا ئەمین لە ٢٢ی دیسەمبەر ساڵی و ١٩٤٤لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لەدایک بووە ،لە ١٩ی مایسی ساڵی ٢٠١٧ کۆچی دوایی کردووە .هەر لە سەرەتای الوێتیدا د‌رکی بە ئازار‌و ژێردەستی خەڵك و خاکەکەی کردووەو هەموو ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ خەبات کردن لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی و سەربەستی و ڕزگارکردنی گەلەکەی لە ژێردەستی‌و بەدیهێنانی مافی چارەی خۆنووسین بۆ کورد .لەڕێگای کاری سیاسی دا لە کوردستان کاریگەریو ڕۆڵی گرنگی هەبوو بۆ بەرگریکردنی لە ماف و شکۆی گەلەکەی ،تا گەیشتۆتە ڕادەی پەنابردن بۆ خەباتی چەکداری کە بەهیچ
شێوەیەک باوەڕی پێنەبووە .هەردەم لەگەڵ کاری سیاسی و چەکداری لەڕێگای نووسینەکانی هەوڵیداوە گەلەکەی هۆشیار بکاتەوە بە ماف و ئەرکەکانیان و ئەو مەترسیانەی ڕووبەڕووی نەتەوەکەیان دەبێتەوە لەالیەن دوژمنان‌و نەیارەکانیان. لەکاتی دروستبوونی هەلی ئازادکردنی کوردستان، ئەو بوو بە ئەندازیاری ڕاپەڕینی مانگی ئازاری ساڵی ،١٩٩١بۆ ڕزگار بوون لە ڕژێمی چەوسێنەری گەلی کورد .لەدوای ڕاپەڕین و دروستکردنی حکومەتێک کە لەالیەن کورد بەڕێوەدەبردرا ،چەندین پڕۆژەو بەرنامەی ئامادەکرد بۆ شێوازی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک کە ماف و شکۆی هەر تاکێکی هەرێمەکە پارێزراو بێت و سوود لە داهاتی هەرێم وەربگیرێت بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی ئابووری پتەو بۆ هەرێمەکەو دابینکردنی خزمەتگوزاری خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکەکەی .لە ماوەی حکومڕانی کوردی چەندین پۆست و پلەی بەرزیان خستۆتە بەردەستی ،بەاڵم هەمووی ڕەتکردۆتەوە ،هەردەم دووپاتی کردۆتەوە کە ئەو خەباتی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خەڵکەکەی کردوە ،نەک بۆ دەسکەوتی کەسی. نەوشیروان مستەفا خاوەنی چەندین کتێب‌و پرۆژەو نووسراوە ،کە هەر هەموو لە خزمەت بەرژەوەندی‌و بەدیهێنانی خەونە لەمێژینەی گەلەکەیەتی کە خۆی دەبینێتەوە لە بوونی واڵتێکی سەربەخۆ بۆ کورد، دابینکردنی ژیانێکی سەربەرزانە بۆ تاک بە تاکی کۆمەڵگا ،بەاڵم بەهۆی ئەوەی بەرنامەو بۆچوونەکانی چەندین هەنگاو لەپێش کۆمەڵگاو لەگەڵ بەرژەوەندی زۆرێک لە الیەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان نەدەهاتەوە ،ئەمانە هەموو ببوون بەهۆی دژایەتیەکی زۆری برۆژەو بەرنامەکانی ئەم زاتە بکەن .تا لە ژیان بوو هەموو هەوڵ و تواناکانی بەکارهێنا بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەی ،لە دوای خۆشی باشترین بەرنامەو پرۆژەو چەندین کتێب و نووسینی بەجێهێشت تا خەڵکە دڵسۆزەکانی واڵت سوودی لێببینن .هەر کەس و الیەنێک بیانەوێ چاکسازی لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان بکەن دەبێ بگەڕێنەوە بۆ بەرنامەو پڕۆژەو نووسینەکانی نەوشیروان مستەفا. نەوشیروان مستەفا وەک کۆمێنیووس و چەندان زانا‌و بلیمەتەکانی تر کە فریادڕەس بوون بۆ گەلەکەیان ،بەاڵم لە کاتی خۆی درکیان بە گرنگی‌و دڵسۆزیان نەکراو نەیانتوانی سوود لە توانا‌و دڵسۆزیان وەربگرن ،دوای چەندین سەدە گەورەیی و بەهای ئەوانەیان بۆ بەدیار کەوت .دڵنیام نەوەکانی ئێمەش لۆمەی ئێمە دەکەن کە لەکاتی خۆی قەدرو گرنگی ئەم گەوهەرەمان نەزانی کە خوا بە گەلی کوردی بەخشیبوو.
سیاسەت و بەرپرسیارێتی سیروان حەمەڕەشید گۆستاف لۆبۆن دەڵێت“ :تاکە ئەزموون کە مرۆڤ ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی ڕاستەقینە دەکاتەوە، بەپێچەوانەی سیستمی کۆیالیەتییەوە کە مرۆڤ وەک ڤایرۆسێکی کوشندە گەورە دەکات بەسەرجەستەی ئەوانی دیکەوە “. بێگومان هەمو هاونیشتمانییەک بەپێی پێگە و ئاستی سیاسی و کۆمەاڵیەتی ئەرک و بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەرشانی . ئەوەی گرنگە هەڵوێستەی لەسەر بکەین و بپرسین بۆ بەدرێژایی پرۆسەی سیاسی و کۆمەاڵیەتی و ئابووری هەرێمی کوردستان شکستخواردووەو کەڵەکەبوونی دەیان کێشەی سیاسی و ئابووری و کۆمەاڵیەتی قوڵی لێکەوتۆتەوە؟ ئایا چی وای کردووە
دەسەاڵتدارێتی هەرێم هیچ جۆرە ئاسۆ و ئیرادەیەکی کارای بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەسەری کێشەکانی نەبێت؟ بۆچی دەبێت کورد و حکومڕانییەکەی لەو هەلومەرجەی شکستخواردوویدا چەقیبەستبێت و بەردەوام خوالنەوە بەدەوری بازنەدا شکڵی گرتبێت؟! بیست و نۆ ساڵە پانتایەک لە باشوری کوردستان ڕزگارکراوەو کورد حکومڕانی تێدا دەکات و تاڕادەیەک پێگەی هەرێم بۆتە نێوەندێکی گرنگی سیاسی و ئابووری و جیوستراتیژی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بەاڵم ئەوەی جێگەی لەنگیی والوازییە کورد و دەسەاڵتەکەیەتی نەیتوانیوە لەسونگەی بەرژەوەندی بااڵی هەرێم عاقڵمەندانە و بەرپرسیارانە مامەڵە لەتەک کێشەکانیدا بکات و هەلومەرجەکە بەقازانج و
بەرژەوەندی میللەت و هەرێمدا بقۆزێتەوەـ. هەڵبەتە ئەمە بەپلەی یەکەم تەنها ئاستی بەرپرسیارێتییە وای دەکات هەڵگری خەمی گشتی بێ و بەسەر ئاستەنگ و کێشە سیاسی‌و حکومدار سەرکەوتوبیت ،بەاڵم بۆ ئەوەی باش بزانیت دەسەاڵتدارانی هەرێم تاچەند و ئاستێک بەرپرسیارانە ئەرکەکانیان بەجێگەیاندووە دەکرێت بەشێوازی زانستی لەسەر ستراکتۆرو دۆخی سیاسی هەرێم هەڵسەنگاندن و فیدباک لەسەر ئەنجامگیری چەند ساڵی ڕابردوو هەلومەرجەی سیاسی و ئاستی گەشەی کۆمەاڵیەتی و ئابووری کورستان بکەین، هاوشانیش سایکۆلۆژیای کارکتەرە سیاسی‌و ئیدارییە بااڵکانی بکۆڵینەوە هیچ گومانی تێدا نییە ئەنجامێکی
لە نیگەرانی و خراپ و نەرێنی مەترسیدارمان دەستدەکەوێت . بەجۆرێک ئەو ڕاستیە پێتدەڵێت بەشی هەرە زۆری بەرپرس وکاربەدەستانی بااڵی هەرێم هیچ چەشنە ڕووحیەت و بەرپرسیارییەتێکی نیشتیمانی بەبەرژەوەندی گشتی واڵت نایانبەستێتەوە . گەر لە هەرێمدا هەستی بەرپرسیارێتی سیاسی هەبوایەو خاوەنی سیستمێکی تەندروستی حکومڕانێکی دادپەروەرو یاساساالرو هاواڵتیبوون و لێبوردە و دیمواکرسی دەبووین. ئەوە هەستی بەرپرسیارێتیە وا دەکات لەنێو کایەکانی سیاسی و بەڕێوەبردندا چاکە و بەرژەوەندی گشتی بخەرێتە سەروو بەرژەوەندی شەخسی و تایبەتی و پەرۆشی و بایەخپێدانی ئەرکە بنچینەییەکانیاندا بین و بەردەوام پالن و نەخشەی بۆ ئێستا‌و داهاتوو هەبێت ،بێ ڕاڕایی ئەوکات باشتر بەرنامەکان جێبەجێبکرێت و بەئاسانی بەسەر کێشەو قەیرانەکاندا سەرکەوتو دەبین. ئاشکرایە ئەوە بەرپرسیارێتیە وا دەکات پابەندبوون و جێبەجێکردن لەبەرامبەر خواستە نیشتیمانی و حکومەتی یاسا و هاواڵتیبوون و لەکۆی سێکتەرەکاندا نەخشە و پالن هەبێت ،دیارە ئەمەش پەیوەستە بە پیادەکردنی سیاسیەتی مۆڕاڵ و گیانی لەخۆنەویستی و خەمخۆری هەمەالیەن .گەر بەرپرسیارێتی نەکەینە پێودانگی کاری بەڕێوەبردن سیاسەتکردن ناتوانرێت پرۆسەی دەوڵەتداری بخرێتەوە سەرسکە و ڕەوتی سروشتی و ئاسایی خۆی .دواجاریش گرنگە کورد بە شێوازێکی بەرپرسیارانە بڕوانێتە دۆخی ناوخۆیی و دەرەوەو تا بتوانێت لەسەر خواستە نیشتیمانییەکان و گۆڕانکاری و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا یاریزانێکی لێهاتوو بێت.
كامەران مەنتك
دابەشكردنی عێراق بۆ سێ پارچە یاخود چوار پارچە؟ زۆر لەوانەی دەربارەی ئەگەرەكانی دابەش بوونی عێراق دەنووسن و دەئاخێون ،هەمیشە باس لە دابەش بوونی ئەو واڵتە دەكەن لەسەر بنەمای ئەتنیكی و ئاینزایی ،واتە دابەشكردنی بۆ سێ پارچە ،كورد‌و شیعەو سوننە! .ئەم بیركردنەوە تەقلیدیە بە كەسانی ئاسایی نەوەستاوە و تەنانەت زۆر لە هزرمەندو سیاسەتمەداری گەورەش لەو چوارچێوەیەدا بیردەكەنەوە! .لە راستیدا ئەم بیرۆكەیە بنەمایە لەسەر تێڕوانینیكێ سەرپێ و نەبوونی شارەزاییەكی قووڵ دەربارەی عێراق و پشت بە شێوازی دامەزراندنی عێراق دەبەستێت لەسەر بنەمای هاوكێشەی (كورد +سوننه = شیعە). لەبەرئەوەی شیعە لە عێراقدا زۆرینە پێكدەهێننو بە تەنیا و لە رێگای دیموكراتیەوە دەتوانن بە بێكوردو سوننە ئەو بڕیارانەی بیانەوێت بیدەن، دوا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و بڕیاردان لەسەر دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق راستی ئەم بۆچوونە دەسەلمێنێت. بۆ شیكردنەوەی ئەم بۆچوونە بەرلەهەموو شتێك پێویستە ئاماژە بە هۆكارەكانی دابەشكردنی عێراق بكرێت ،كە نەگونجانو نەبوونی كەلتووری بەیەكەوە ژیان و یەكتر قبووڵكردنە ،ئەمە سەرباری جیاوازی قوواڵیی ستراتیژی هەریەك لەو پێكهاتانە ،كە بۆتە سۆنگەی دەستتێوەردانی هەرێمی‌و بەرژەوەندی زۆر دەوڵەتی لەم ناوچەیە چڕكردۆتەوە!. سوننە بۆ ماوەی هەشتا ساڵ حوكمی عێراقی كرد ،كورد‌و شیعە لەو ماوەیەدا سەركوت كران ،دوای رووخانی رژێمی سەدام شیعە هەموو واڵتەكەی وابەستەی ئێران كرد‌و كورد‌و سوننەی پشتگوێخست! .لەبەرئەوەی لە بنەڕەتدا عێراق هێندەی لەسەر پاراستنی بەرژەوەندی زلهێزەكانی ئەو كاتە دروستكراوە، هێندە رەچاوی سەقامگیری و بەیەكەوە ژیانی خەڵكەكەی نەكراوە .واتە عێراق لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمایەكی پووچ بوونیاتكراوەو ئەوەی لەسەر پووچیش بوونیات بنرێت هەمیشە پووچ دەردەچێت .لەگەڵ ئەو پووچیەشدا دابەشكردنی عێراق كارێكی وا ئاسان نیەو پەیوەندی بە مەنزومەیەكی هەرێمی و جیهانیەوە هەیە .ئەگەر گریمانی ئەوە بكەین ئەو مەنزومەیەش گۆڕانكاری بەسەر داهات و ئەو دەرفەتەی هێنایە پێشەوە، ئەوا دابەشكردنی عێراق لەسەر بنەمای سێ پارچە سەركەوتن بە دەست ناهێنێت ،چونكە دەوڵەتی شیعەكان دوو هێندەی دەوڵەتی كورد‌و سوننە دەبێت و هەمیشە هەوڵی لرف كردنیان دەكات .چونكە ئەو دوو پارچە بە بە بەشێك لەخۆی دەزانێت و هەمیشە هەوڵی گەڕانەوەیان دەدات! .بە الیەنی كەم لە قۆناغی سەرەتایی دابەشكردنەكە ،ئەگەر بێتوو دابەشكردنەكە كۆگیر نەبێت و دەوڵەتانی تری هەرێمەكەش، وەكو (توركیا‌و ئێران و سوریا) نەگرێتەوە!. بۆیە لە پێناو هێنانەدی سەقامگیری دەبێت شیعەكانیش بكرێن بە دوو پارچە ،لەبەرئەوەی لە بنەڕەتدا ئەوان لەسەر بنەمای یەكەی دوو بەقەدەر كورد‌و سوننە هاوسەنگیان پێكراوە، واتە (كورد +سوننه = شیعە) .ئەگەر بمانەوێت دابەشكردنە هاوسەنگ بێت دەبێت هاوكێشەكە بەم شێوەیەی خوارەوە دابڕێژرێتەوە (كورد + سوننە +شیعە +شیعە= سەقامگیری) ،چونكە شیعەكانیش لەناوخۆیاندا كێشەیان هەیەو بە شێك بۆ قوواڵیی عەرەبی دەگەڕێنەوەو بەشەكەی تریشیان بۆ قوواڵیی فارسی! .بۆیە باشترین چارەسەر دابەشكردنی عێراقە بۆ چوار پارچە ،ناوەڕاست و باشوور بكرێت بە دوو پارچە بەغداشیان لەگەڵ بێت ،كورد‌و سوننەكانیش هەریەكەی لە ناوچەی خۆی .ئەگەر ئەوەش هاتنە دی ئاستەنگ بوو ،ئەوا دەكرێت بەغدا وەكو ئێستا بە سەنتەر بمێنێتەوە پارچەكانی تریش لەسەر بنەمای كۆنفیدڕاڵی رێككەوتنێك ئەنجام بدەن! .یاخود بەغداش بە تەنیا لەسەر شێوەی دەوڵەتانی كەنداو بكرێت بە دەوڵەتێكی سەربەخۆ ،ئەو كاتە عێراق دەبێت بۆ پێنج پارچە دابەش بكرێت! .هەرچەندە لە هەموو حالەتەكاندا ئەم پارچەكردنە بە بێ قوربانیدانی زۆر نایەتە بەرهەم و لە رووی جیۆپۆلەتیكشەوە دەروازەی دەریای ئەو ناوچەیە (شاری بەسرە) دەخاتە بەردەستی شیعەكان ،ئەمەش بە شێوەیەك لە شێوەكان كاریگەری لەسەر زیادكردنی هەژموونی هەرێمی ئێران دەبێت!.
وو� د ی��دو �� ب ۆ� چ�� ن
18
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
هەرێمی کوردستان و ئەجێندایەکی کراوە د .شەفیق قەزاز فارس نەورۆڵی
كێ لەبری كورد قسە بكات؟ گۆڕانكارییە كۆمەاڵیەتی و سیاسی و ئابوورییەكانی جیهانو ناوچەكە ئەوەمان پێ دەڵێن كە گۆڕانكاری هەمەالیەنە لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست ڕوودەدات ئەمەش لە ئەنجامی گۆڕانی جیهانبینی خەڵكی ناوچەكەیە بۆ هەموو كایەكانی ژیان، سەدەكانی پێشوو لە ئەنجامی شەڕە گەورەكان و ڕێكەوتنە گەورەكان كورد بە دەس بەتاڵ و باركراو بە تراژیدیا لێی دەرچووە ،ئێستا جوڵە جیهانی و ناوچەییەكان ئاماژەكانی ئەوەمان پێ دەڵێن كە كورد دەبێ وردتر‌و دورتر بیربكاتەوە، لێرەوە دەبێ كۆی كورد تێگەیشتنی دیكەی بۆ پرسی كورد هەبێت دەبێ پێش ئەوەی پرسی كورد بە پرسێكی یاسایی، سیاسی ،مۆڕاڵی ،ئابووری ببینێت دەبێ تێبگەین كە پرسێكی فەلسەفییە ،پەیوەستە بە ملمالنێی بوون و نەبوون ،بریتییە لەبەریەك كەوتنی دوو ئاگای جیاواز ،ڕاستە ئەم شەڕە شەڕی نەتەوەیە ،بەاڵم ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژووی دێرین ئەمە شەڕی بوون ناسانەیە لەنێوان دوو ڕوانگەی جیاواز بۆ ژیان ئەگەر دیكارتی پرسەكەمان بخوێنینەوە تێدەگەین كێشەی ئێمە كێشەی بوونی ئێمەیە ،چون ئێمە هەین و نین ،كەواتە ئێمە لە پارادۆكسدا دەژین ،ئەوەی لەم دۆخە ڕزگارمان دەكات چییە؟ لێرەدا دیكارت بەرەو ئەو شوێنەمان دەبات كە نەریتێكی نوێ بكەینە ڕۆشنایی ،بۆ پرسەكەمان ،ئەمەش لەوێوە دەبێت تەسەورەكانی پێش و لە خۆمان داماڵین ،گەمە بچووكەكانی ناو ماڵی كوردی دەس لێ هەڵگرین گەورەتر بیربكەینەوە، چونكە ژیانی سیاسی و كەلتوری ئێمە جێگای بەزەییەو هەژارە، بۆ ڕاستكردنەوەی ئەم بارودۆخە پێویستمان بە بنەمایە ،ئەو بنەمایەش پێویستی بە دیدێكی ڕوناكی نوێ هەیە ،كاتێ دیكارت ،دێت دەگەڕێتەوە بۆ ناوخۆی ،ئەو پێی وابوو (ئەوەی كە منی مرۆڤ دەتوانم دڵنیابم لێی ،دڵنیابوون لە دەرەوە نییە ،بەڵكو دڵنیابوونە لە خۆم ،من لەیەكەم قۆناغدا پێش ئەوەی زانست لەسەر دەرەوەی خۆم پەیدا بكەم دەبێ زانست لەسەر خۆم پەیدا كەم دەبێ دڵنیا بم لە خۆم دواتر هەوڵدان بۆ دڵنیایی لە دەرەوە ،لە قۆناغی دووهەمدا لە ڕێگای ناسینی خۆمەوە هەوڵی ناسینی جیهان بدەم) ئەمە كێشە مێژووییەكەی كوردە بێ ئەوەی خۆی بناسێ دەیەوێ جیهان بناسێ لەكاتێكدا ئێمە لە بری پێناسەی خۆمان ،خەریكی پیاهەڵدانی خۆمانین، ئەمەش لە گەمەیەكی بچووك تێ ناپەڕێ. ئێستا ناوچەكە لە گۆڕانكاری خێرادایە ،ڕووداوەكانی بەهاری عەرەبی و كێشەی ئێران و ئەمەریكاش ئەوەمان پێ دەڵێن كە هێزی ناوچەكە تەنها بەرامبەر كورد هێزبوون ئەویش لە پەرتەوازەی هێزی كورد خۆیەتی ،ئەگینا ،ئەوە تا دەبینرێ ئەو دەوڵەتانەی بە درێژایی مێژوو كورد دەچەوسێننەوە بەرگەی گەمەیەك و گورزێكی جدی هێزەكانی نێودەوڵەتی ناگرن ،ئەمە پێمان دەڵێ پێویستە كورد بگەڕێتەوە بۆ ناو خۆی ،ناو مێژووی خۆی ،ناو مێژووی ملمالنێ ناوخۆییەكانی خۆی ،ناو ئێستا، ئەمەش پێویست دەكات هەرالیەك نەترسێ و دان بەهەڵەی خۆیدا بنێ پرسیارێك لەخۆمان بكەین ،ئێستا پێویستمان بە چییە ،بۆ قسەكردن لەگەڵ دەرەوەی خۆمان؟ ئەمەش پێویستی بە خوێندنەوەیەكی هێندە قوڵ نییە تەنها ئەوەیە پرسیار بكەین و پێناسەی پرسیارەكەش بكەین ،لێرە نامەوێ بێمە ناو كێشەكانی گەندەڵی و ئەو بابەتانەی بەڕێوەبردن ئەوە قسەمان لەسەركردووە ،پرسیارێك ئێستا دەبێ لە خۆمانی بكەین ئەوەیە ئایا لەم دۆخە ئاڵۆزەی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست ،كە ژان دەیگرێ بۆ لەدایكبوونێكی نوێ ،قسەكەرێك ناوەندێك نەبێ لەگەڵ جیهانی دەرەوەی كورد دا بەناوی هەموو كوردەوە قسە بكات ،ئایا كاتێ وەفدێكی بااڵی ئەمەریكا ،ئەوروپا ،ناوچەی عێراقی دێتە كوردستان بۆ پرسێكی گرنگی ستراتیجی ئەمە ناوی لێ دەنێن چی؟ دەبێ لەهەولێرەوە تا هەڵەبجەو پارێزگا بە پارێزگا سەردانی ناوەندی سیاسی و كەسایەتی سیاسی بكات بزانێ ڕای كورد چییە؟ ئەرێ پرسیار ناكەن ئەو نوێنەرانەی كە دێنە كوردستان و دەگەڕێنەوە حاڵی ئێمە چۆن دەگەیەننە ناوەندەكانی بڕیار ،ئەمە پێی دەڵێن پاشاگەردانی سیاسی، چارەسەری ئەم پاشاگەردانیە ئەوەیە جێگایەك ناوەندێك دامەزرێ بۆ ئەوەی جێگایەک بێ لەبری هەموو كورد قسەبكات بۆ ئەم مەبەستە پێشنیار دەكەم ناوەندێك بۆ دروستكردنی بڕیار دامەزرێ لە نوێنەری هەموو الیەنە سیاسیەكان و ڕۆشنبیران و دۆستانی كورد لە هەركوێ هەن ،بەاڵم ئەم كەسانە لەو جۆرە كەسانەبن كە ئەقڵیان بە سیاسەت بە فكر بە بەرژەوەندی و چاكەی گشتی بشكێ دەكرێ ئەم ناوەندە لە پرسە ستراتیژییەكاندا ،راوێژ بداتە سەرۆكایەتی هەرێم ،بۆ چۆنیەتی وەرگرتنی بڕیار بۆ قسەكردن لەگەڵ دەرەوەی ماڵی كوردستان ،خۆ ئەگەر كەسی یەكەمی حزبەكان لەم دەستە یان ناوەندەدا ئەندام بن ئەوا دروستكردنی بڕیار ئاسانترو خێراتر دەبێت ،چیتر كەسیش ناڵێ من ئاگام لەم جۆرە جوڵەو بڕیارانە نییە ،كەواتە بۆ دەرباز بوون لەو پاشاگەردانییە سیاسییە دەبێت جێگایەك هەبێت بۆ پرسە گرنگەكان ،لەبری كۆی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەگەڵ دەرەوەی ماڵی كوردستان بكات ،بەردەوام بوونی ئەم شێوازەو فرە ناوەندییە لە ڕاستیدا كورد‌و سەركردایەتی لە ئاست دەرەوەی ماڵی كورد دا دەخاتە بەردەم پرسیارێكی بێ وەاڵم. تێبینی : سوود لە .١كورد ناسی .٢كۆرسەكانی فەلسەفە وەرگیراوە.
کاتێک خۆپیشاندەرانی عێراق بۆیان دەڕەخسێت کە بێنە سەر شەقام و بانگەشەی کاندیدێکی سەربەخۆ بکەن بۆ سەرۆکوەزیران و شانبەشانی ئەمە بێزاری دەرببڕن لە هەژموونی قورسی ئەمریکا و ئێران لە واڵتەکەیاندا ،دیارە کە وەرچەرخانێک لە دۆخی سیاسیی عێراقدا بەڕێوەیە .هەندێک ،عێراق وەک دەوڵەتێکی شکست‌خواردووی ژێر کۆنترۆڵی ئێران سەیر دەکەن .هەروەها دەوترێت “دەوڵەت لە عێراقدا نیە :ئەوەی هەیە چەند الیەنێکی سیاسیی چەکدارن کە لە دەوڵەتی عێراق گەورەترن و دۆخی واڵتیان گەیاندووە بەبنبەست”. سەرچاوەی کارەساتی بەردەوامی حوکمڕانیی عێراق لە دوو الوە سەرچاوە دەگرێت .وەک چاودێران باسی لێ دەکەن ،گەلی عێراق لێقەوماوی دەستی جۆرێک سەرکردەی خۆ- ویست و چاوچنۆکن کە هەمیشە الیەنگری بیروبۆچوونی مەزهەبی ،حیزبی ،ئایینی، یان جۆرێک میلیشیای عەشایەرین .بەمانا، هۆکارگەلێک کە حوکمڕانیی ئەو واڵتەی لەسەرەتای دروستبوونیەوە ،زەحمەت کردووە. ئەوەتا تەنها لەم دواییەدا جەماوەری خەڵکی بەشێکی ئەو واڵتە هەڵگەڕاونەتەوە لەو ئەزموونی حوکمڕانیە و داوای گۆڕان دەکەن. سەرچاوەیەکی تری گرفتی عێراق لە ٢٠٠٣ سەری هەڵدا کاتێک ئەمریکا شەڕی رژێمی سەدام حوسەینی کرد‌و راستەوخۆ تێکەڵ بە بارودۆخی واڵتێکی کێشە -ئامێز بوو .تەنانەت ئەو تێکەڵبوونە هێندە ئاڵۆز و فرە -رەهەندە، ئەمریکا عێراقی لەبارکەوتووی ئەمڕۆ وەک نموونەی سیاسەتێکی شکست‌خواردووی خۆی دەبینێت. جێگەی تێڕامانە کە لە سەرەتاوە ،واتا دوای رووخانی رژێمی سەدام ،ئەمریکا ،هەرچەندە حەزیار نەبوو کە شیعە دەسەاڵتی هەرە دەستڕۆیشتوو بن لە ئیدارەی عێراقدا ،بەاڵم ناچار ملکەچی واقیعی هەژموونی ژمارەیی ئەو توخمە بوو لەنێو پێکهاتەی کۆمەڵی عێراقدا. بە حوکمی ئەو ژینگە سیاسی و حوکمڕانیەی واڵت و رۆڵی بەرچاوی ئەمریکا لە سەرەتا “داگیرکردن” و دواتر ناڕاستەوخۆ حوکمی عێراقدا ،و هەروەک ،Ryan Crocker باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا دەڵێت“ :ئەوەی بۆ عێراق و بەتایبەتی بۆ شیعەمان کرد ،بە خەونیش پێش ٢٠٠٣بە خۆیانەوە نەدەبینی”. ئەوەتا ئێستاش قەدەری سیاسیی ئەمریکا وای کردووە کە شەقام و دەسەاڵتی عێراقی داوای دەرچوونی دەکەن لە واڵت .دەشێت سەپاندنی ئیرادەی شیعە ،حکومەتی عێراق ناچار بکات نێوان ئێران و ئەمریکا ،الیەنێک هەڵبژێرێت. لە زەمانی شەڕی عێراقەوە لە ،٢٠٠٣عێراق هەوڵی راگرتنی بااڵنسی پێوەندیەکی زەحمەتی داوە نێوان ئەو دوو واڵتە. کەواتە دەکرێت بڵێین لێقەوماوێکی کوشتنی قاسم سولەیمانی شێوانی پەیوەندیی نێوان ئەمریکاو عێراقە ،واتا دەوڵەتێک کە هاوپەیمانە لەگەڵ هەردوو ئەمریکا و ئێران بەاڵم ئێستا بۆتە گۆڕەپانی شەڕی نێوانیان. ئەمەش لەکاتێکدا کە بەالی سەرکردایەتیی ئێرانەوە ،عێراق وەک فاکتەرێکی مانەوەی خۆیان گرنگەو هۆکارێکی ئابووریە بۆ کەمکردنەوەی فشار‌و کاریگەریی سزاکانی ئەمریکا لەسەریان و ئەو رووداوە هۆکاری پسانی ئەڵقەیەکی پێوەندیی ئێرانە لەگەڵ رژێمانی سوریا‌و حیزبواڵ کە تا رابردوویەکی نزیک بەپالنی قاسم سولەیمانی دۆخی زۆر لە واڵتانی ناوچەکەیان شڵەژاندبوو. هەر پەیوەست بەم بارودۆخەی ئێستاوە، لەوانەیە ئیدارەی ترەمپ و بە تایبەتی بۆ زیاتر زامنکردنی هەڵبژاردنەوەی خۆی وەک سەرۆک، بڕیار بدات کە مانەوەی ئەمریکا بۆ لەمەودوا لە عێراق ،کارێکی دژوار بێت .راستە لەبەرامبەر بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ بەدەرنانی هێزی ئەمریکا ،ترەمپ هەڕەشەی قورس دەکات، بەاڵم بە بۆچوونی Kenneth Pollack کاربەدەستێکی پێشووی ،CIAئەگەرچی بۆ ماوەیەک و بەشێوەیەکی کەمدیار ،سیاسەتوانی عێراقی کەمتر ترسیان لە ئێران دەبێت و زیاتر گوێ لە ئەمریکیەکان دەگرن ،بەاڵم لە راستیدا ئەمریکا بۆ عێراق “هیچ سیاسەتێکی نیە لەوە زیاتر کە عێراق بەکاربهێنێت وەک بنکەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران ”.واتا هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ ئاڕاستەکردنی عێراق بەرەو دۆخێکی باشتر .ئەم چاودێرە کوشتنی قاسم سولەیمانی وەک “کردەیەکی تاکتیکی دەبینێت بەرامبەر بە ئێران بەبێ ئەوەی تا ئێستا هیچ ستراتیژێکی ناوچەیی فراوانتری لە پشت بێت .”....نووسەرێکی تر دەڵێت “ئەمریکا زەحمەتە پاساوی مانەوەی هەبێت لە عێڕاق ،بەتایبەتی چونکە روانگەیەک هەیە کە ئامانجی سیاسەتی ئەمریکا گەشەپێدانی عێراقێکی سەقامگرتوو نەبووە ،بەڵکو تەنها
گەماڕودان و سنووردانی دەسەاڵتی ئێرانە.... واتا ئەمریکا سیاسەتێکی بۆ عێراق نیە ،تەنها سیاسەتی ئێرانی هەیە.”... بێگومان دەرچوونی ئەمریکا لە عێراق، ئەگەر رووبدات ،بۆشاییەکی وزە)�Pow )er Vacuumدەخولقێنێت .بەدەر لەم ئەگەرە ،ئەمریکا ناچارە مامەڵە لەگەڵ کێشە ئەمنیەکانی عێراق و الوازیی الیەنی سەربازیی بکات .لە هەموو حاڵەتێکدا و چەند بۆی بکرێت ،ئەمریکا ئەبێت ئەوەندە “بوون”ی هەبێت کە بتوانێت هەوڵی راپەڕاندنی ئەرکی ئەمنی و هاوکاری حوکمڕانیی عێراق بێت. دەشێت رەوشێک پێویست بکات کە ئەمریکا رادەیەک کشانەوەی دەزگاو بوونی دیپلۆماتی ئەنجام بدات ،بەاڵم لە هەموو حاڵەتێکدا دەبێت جەختکەر بێت لە پێکەوە راگرتنی هاوپەیمانی و ئۆپەراسێونی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەەی سەرهەڵدانەوەی چاالکیی تیرۆریستی داعش و بەزاندنی بزووتنەوەکەی. لە هەلومەرجێکدا کە ئەمڕۆ عێراق دووچاری هاتووە ،خوێندنەوەو بەرچاو روونی لە رەوشی ئەو واڵتە ئاسان نیە .جا ئەگەرچی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کاریگەرانە ئەتوانێت تێکەڵ بە سیاسەت و پرۆسەی یەکالکردنەوەی ئەو رەوشە لەبارکەوتووەی عێراق بێت ،دەبێت هەلومەرجی نادیاری ئێستا و پێشهاتەکان بۆ خۆی وەک تەحەدایەک ببینێت .واتا ئاڵنگاریەک کە هانی بدات بۆ پەیڕەوکردنی ستراتیژ‌و بەرنامەیەک کە بژاردەی سەرەکی و پێویستی پرۆسەیەکی ریفۆرم و ئەدایەکی حوکمڕانی بێت کە وەک نموونەی حوکمێکی دروست جێگەی متمانە و شایستەی رۆڵی کارا بێت لە ناوخۆ‌و دەرەوەی سنووری خۆیدا .دەبێت هەستاریمان بەوە هەبێت کە بوونی پێکهاتەیەکی دیفاکتوی کوردی بۆ ماوەی نزیک لە ٣٠ساڵ ،لەخۆیدا دەکرێت وەک ئامرازی گەشەپێدانی دوارۆژی پرسی کورد سەیر بکرێت .ئەمەش بەو مانایە دێت کە دەبێت زۆر بە تەنگی چارەسەری کەموکورتیەکانیەوە بین. لە ساڵی ٢٠٠٥بە دواوە ئێمەی کورد بە ڕادەیەک لە هێزو دەسەاڵتی خۆمان دڵنیا بووین. بەشێکی زۆری ناوچەکەمان لەژێر کۆنترۆڵی خۆماندا بوو .پێشمەرگەی کوردستان وەک هێزێکی سەربازی لەمتمانەوە ئەرکی گرانی پێ سپێردراو دەسەاڵت رکێفێکی سەربازیی بەرچاوی هەبوو .یەکگرتوویی سیاسیی ناوماڵی کورد فاکتەرێکی بەڕادەیەک دیار بوو .بەاڵم مەخابن ئەمڕۆ ئەو یەکگرتووییەمان لەدەست داوەو زۆریش پێمانەوە دیارە .خۆ ئەوەش ئاشکرایە کە پرۆسەی ریفراندۆم بەجۆرێک شکستی سیاسی گەڕاو دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر زۆر لە خاکی واڵتمان لەدەست دا. دەوترێت “کورد فاکتەرێکی گرنگە بۆ داهاتووی عێراق و رۆژهەاڵتی ناوەڕاست” .جا بەتایبەتی لە دۆخی ئێستادا کە ئاڕاستەی رووداوەکان بە بەرژەوەندیی کوردی باشووری کوردستان نەگەڕاوەو بژاردەی زۆر لەبەردەست نین ،با هەوڵ بدەین و بزانین چۆن بە سەلیقەی سیاسیی پەسەندو بەرنامەی کاری دروست، خۆمان شایستەی ئەو پێناسەیە دەکەین؟ بەشێک لە بایەخی سیاسی و جیۆپۆلێتیکی پرسی کورد بوونی پێشمەرگەو چاوەڕوانی لە ئەدای پێشمەرگەیە وەک فاکتەرێکی گرنگ لە شەڕی دژ بە تێرۆر دا‌و بەرگری لە ئێستای بەرژەوەندی کوردستان و دوارۆژی کورد. لێکدانەوەیەکی دۆخی پێشمەرگە لە هەردوو دیوی باشوور و رۆژاوای کوردستان بەمانای وێناکردنی ژینگەیەک دێت کە تێیدا کورد لە
ئێمەی کورد دەبێت هۆشیار بین ،لە ئەگەری تێکەڵبوونی زیاتری ئەمریکادا بە کاروباری هەرێمی کوردستان ،کە وەک عێراقی ئەمڕۆمان لێ نەیەت ،واتا تەنها هاوپەیمانێکی سەربازی و دۆستێکی دەسندە خۆر بین
ئۆپەراسیۆن و بەرنامەیەکی نێودەوڵەتیدا، فاکتەرێکی هەستیارو گرنگە بەڕووی هەڕەشەی تیرۆر‌و بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بەگشتی .واتا بۆ کورد سروشتیە کە بیر لە هاندانی هاوکاری و پتەوکردنی دووهێزی کوردی بکاتەوە کە تەنها سنووری دەوڵەتیی دەستکرد جیایان دەکاتەوە .بەشداریی هێزی سەربازیی کورد لە هاوپەیمانیەکی سەربازیی نێودەوڵەتیدا ،لەخۆیدا هێمایەکی دیاری بەجیهانیبوونی روخسارێکی بوون و توانای کوردە وەک نەتەوەیەکی دیار و ئەکتەرێکی سەرەکیی ناوچەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست. کەوابێ کوردی دووبەشی کوردستان و خاوەن ئاستێکی سەلمێنراو لە دەسەاڵتی حوکمڕانی، نامۆیە ئەگەر لەم دەرفەتە رەخسیوەدا هەوڵی نزیکبوونەوەی توانا و ئاواتی یەکتر نەدەن .خۆ کەسێکی وەک دۆناڵد ترەمپ کە چاوچنۆکیی بازرگانی بەسەر جۆری بیرکردنەوەیدا زاڵە، مەسەلەی پاراستنی بیرە نەوتەکان لە ناوچەی سوریا لەخۆیدا لەوانەیە رۆڵی تایبەت بگێڕێت و کورد دەبێت لەمە ئاگادار بێت. مێژووی پێوەندی کورد لەگەڵ دەوڵەتانێک کە خاکی کوردستانیان دابەش کردووە، بەشێکی زۆری شەڕی پێناسەیە .سەبارەت بە عێراق ،ئەنجامێکی ئەو شەڕە بەرجەستە بوونی قەوارەی حوکمێکی فیدراڵیە بۆ هەرێمی کوردستان .واتا هەرێمێک کە ئەمڕۆ حاڵەتێک لە دەسەاڵت و حوکمی دیفاکتۆ دەژی و دەکرێت کەرەستەی بونیادنانێکی گەورەتری لە دوا بێت. بەحوکمی ئەوەی پێشهاتێکی لەو جۆرە وەک ساتەوەخت و دۆخێکی چارەنووسساز سەیر دەکرێت ،کورد پەیامێکی روون و راستەوخۆی لەو ساتەوەختەدا لێ چاوڕوان دەکرێت. کەوابوو دەبێت نەک هەر وەک نەتەوە بیر بکاتەوە ،بەڵکوو دەبێت بەکرداری نەتەوەیی وەاڵمی هەبێت .بەرامبەر بەمەش لەناو کوردی عێراقدا ئاستێک لە هەستی هاوواڵتیبوون لە چوارچێوەی “دەوڵەت”ێکی عێراقیدا هاوژیانیی هەردوو توخمی سەرەکیی کورد و عەرەبی تا ئەمڕۆ راگرتووە. کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستان، سەرباری میراتی قورس و قەیراناویی پێشتر، ئەمڕۆ خۆی تێوەگالوی دۆخی ئاڵۆزی عێراقیش دەبینێت .دۆخێک کە بە حوکمی پێکهاتەی عێراق و جۆری پێوەندیمان لەگەڵ ناوەندا ،هەرێم دەبێت هەڵگری بەشێک لەوخەمەی عێراق بێت .ئاشکرایە کە واقیعی ئێستای عێراق و ئەو کێشانەی بەرەنگاری حکومەتەکەی بوونەتەوە ،نە لە دەستکرد و پالنی کوردن ،نەبابەتگەلێکن کورد تێیاندا هۆکار بێت و نە لە واقیعیشدا کورد دەتوانێت رۆڵی هاوکار و یارمەتیدەری کاریگەر بگێڕێت. پێچەوانەی ئەمەش راستە ،چونکە زۆرێک لە کێشەو ناکۆکیەکانی ناوخۆی هەرێم ،لە سایە و کرداری دەسەاڵتی ناوەندەوە نین. لە بارودۆخی ئێستادا گرنگە حکومەتی هەرێم سەرقاڵ و شوێنکەوتووی ئەو کێشە و بابەتانە بێت کە هەوڵدان بۆیان راستەوخۆ بەرهەمدارو چاکسازی تێیاندا بەخەڵک خزمەتگوزار بێت .واتا ئەولەویەتێک بۆ بەرنامەی حکومەت رەچاو بکرێت .پڕۆسەی بڕیاردان بۆ ئەوەی کاراو جێگیر بێت دەشێت بەرامبەر ئەجێندایەک ئاڕاستە بکرێت کە توانای حکومەت لە دابینکردنی پێداویستی راپەڕاندن و بەرجەستە کردنی ئەو بڕیارانە لێکبداتەوە .ئەمە چاکباوەڕیی خەڵک بە ئەدای حکومەت بەهێز دەکات و کەلێنی نێوان خەڵک و دەسەاڵت ناهێڵێت. ئەنجامێکی ناڕاستەوخۆی شەڕی داعش کە بە ئەرکی لەخۆبوردووی پێشمەرگە بەدەستهات ،گەڕانەوەی جێناکۆکەکان بوو. رەوشی ئەمڕۆی ئەو ناوچانە ،جارێکی تر داوای خەبات و گەڕانەوەیان دەکات .بەاڵم ئەوەتا کێشەی کەرکوک وەک بەشێک لەو ئەرکە، بابەتێکە هەمووالیەنەکان کۆک نین لەسەری. کەوابوو خونمایشکردنی حکومەتی هەرێم وەک دەسەاڵتی دەستڕۆیشتووی قەڵەمڕەو و ئیدارەی هەموو باشووری کوردستان، نوێکردنەوە و پتەوکردنی توانای سەربازیی پێشمەرگە و بارێکی یەکگرتووی ریزەکانی وەک هێزێکی نیشتمانی ،دەخوازێت. بەخشینی ئاستێکی دیار لە رەوایی و توانای ئەدایەکی کاریگەر بە سیستمی حوکمڕانی ،لە ئەرکی پەرلەمانی کوردستاندا دەردەکەوێت پەسەندکردنی نووسینەوەو کاتێک دەستوورێکی شایستە بۆ هەرێم بکاتە بەشێک لە بەرنامەی کاری خۆی .تەنانەت خودی پەرلەمان ،دەشێت لە ئاکام هاتنە کایەی ئەو دەستوورە ،ببێتە خەنیمێکی دەستووریی جەربەزە و لێهاتووی پەرلەمانی بەغدا، بەتایەبەتی کاتی مامەلەکردن لەگەڵ کێشە و بابەتەکانی نێوان هەرێم و ناوەند.
کەوابێ کوردی دووبەشی کوردستان و خاوەن ئاستێکی سەلمێنراو لە دەسەاڵتی حوکمڕانی ،نامۆیە ئەگەر لەم دەرفەتە رەخسیوەدا هەوڵی نزیکبوونەوەی توانا‌و ئاواتی یەکتر نەدەن هەوڵدان بۆ بەرجەستەکردنی دروشمی “کوردستانێکی بەهێز” کە بێگومان جێگەی خواست و ئاواتی خەڵک و دەسەاڵتە، دەبێت رەهەندێکی بەهێزی هەر بەرنامەیەکی هەڵسانەوەی ئیرادە و گوڕ و تین -پێدانەوەی ئەزموونی هەرێم بێت .ئەو کوردستانە بەهێزە خاوەنی حوکمڕانیەکی راستەقینەی خۆی نابێت ،ئەگەر کۆنترۆڵی سەرچاوەی داهاتی لە دەستدا نەبێت .ئەمەش تەنها بەو مەبەستە نایەت کە بەشێکی ئەو داهاتە ناوەند داوای دەکات (شاردراوەش نیە کە ئەو کۆنتڕۆڵە وەک ماف و دەسەاڵت ،ئێستا لە دەستا و دەستایە لەگەڵ بەغدا) .بەڵکو بەمەبەستی ئەو تێگەیشتنەش دێت کە داهاتێک ئەگەر لەبەردەست خودی حکومەتی هەرێمدا بێت، دەبێت سەرچاوەی دیار بێت و حکومەت حەکیمانە بیخاتە خزمەتی خەڵکەوە. سیستمێکی حوکمڕانیی دروست کە وەک رەهەندێکی سەرەکیی کوردستانێکی بەهێز دادەنرێت ،لە ژینگەیەکی سیاسیی تەندروستدا کارگوزار دەنوێنێت .ئەمە پرنسیپێکە کامڵ‌بوونی سیاسیی چینی دەسەاڵتدارو ئەکتەرانی سیاسیی نێو ئەو ژینگەیە دەبێت رەچاوی بکەن .واتا دروستبوونی قەناعەتێک بە پێویستیی هاوژیانیی سیاسی و یەکتر قبوڵکردن و بەئەنجام دروستبوونی ئیرادەیەکی زیندووی یەکگرتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان. بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکەو ئاکامی نەمانی قاسم سولەیمانی ،گوایە پێویست دەکات ئەمریکا رێکارێکی نوێ لە عێراقدا بگرێتە بەر. ئەمەش دەکرێت بەو مانایە بێت کە ئەمریکا لە پێداچوونەوە بە سیاسەت و ستراتیژی خۆی و دواڕۆژی بەرژەوەندیەکانیدا ،بیر لەوە بکاتەوە کە تەنها “سیاسەتێکی عێراقی”ی نەبێت .جا ئەگەر وەک دەوترێت کوردەکان لەو واڵتانەی بەسەریاندا دابەشکراون، فاکتەری گرنگ و کاریگەرن بۆ ئاسایش و ئارامیی ئەو واڵتانە و ئەگەر ئەمریکا ،دۆناڵد ترەمپ وتەنی بەڵێنی داوە کە لەو شەڕە کۆتایینەهاتووانەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست،خۆی و ئەمریکا دوور بخاتەوە ،دەبێت لەو حاڵەتەدا ئەمریکا پێڕەوکەری سیاسەتێکی ناوچەیی بێت کە حساب بۆ کوردیش بکات. واتا ئەگەر ئەمریکا بڕیار بدات بنکەی دیپلۆماسی و ئەمنیی خۆی بگوێزێتەوە دەرەوەی عێراق لە ناوچەکەداو لەکاتێکدا کە عێراق دووچاری توندی و ئاڵۆزیی زیاتر دەبێت ،دەکرێت ئەمریکا پێویستی بەوە بێت کوردستانی عێڕاق لە ئاستێکی بەرزتری سیاسەتی خۆیدا ببینێت .بەاڵم با لەنێو ئێمەی “بیرمەند”انی سیاسەت و ستراتیژدا لە ئێستاوە دروشمی ئەوە بەرز نەکەینەوە کە ئەمریکا سەرومڕ هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت وەک هاوپەیمانیەکی نزیک لە خۆی .هەندێک راستیی دۆخی ئەمڕۆ هەیە کە رەچاوکردنیان پێویستە: ئەمریکا دەوڵەتێکی زلهێزی خاوەنبەرژەوەندو پێوەندی فراوان و بەڕادەیەک تێکەڵە .دەرکردنی لە عێڕاق یاخود کشانەوەی یەکجارەکیی خۆی ،ئاسان نیە! ئەمریکا ناچارە لە هەموو حاڵەتێکدامامەڵەی بەردەوام بکات لەگەڵ کێشەکانی ئێستا‌و ئایندەی عێراق ،بەتایبەتی لە روانگەی سەرهەڵدانەوەی فاکتەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر .جیاواز لەمە ،ئێمەی کورد دەبێت هۆشیار بین ،لە ئەگەری تێکەڵبوونی زیاتری ئەمریکادا بە کاروباری هەرێمی کوردستان، کە وەک عێراقی ئەمڕۆمان لێ نەیەت ،واتا تەنها هاوپەیمانێکی سەربازی و دۆستێکی دەسندە خۆر بین.
�� ن�� س � � � ێ� �ێ پ ت
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )٥2سێشەممە 2020/1/21
17
لە پەراوێزی کۆوانەکانی سروشتناسیی ئەڕستۆدا نووسینی :هاوار بەرزنجی پێداچوونەوەی :د .عیرفان مستەفا
فیزیکا کتێبی 1 §3 نوسین و ئامادەکردن :هاوار بەرزنجی پێداچوونەوەی :د .عرفان مستەفا ئەڕستۆ لە خاڵی سێیەمدا ،دوا تیری خۆی دەهاوێژێتە ئەو بناغەیەی ئیلییەکان دایانمەزراندبوو .ئارگیومێنتی دژ بە ئیلییەکان، یەکێکە لە قورسترین ئەو وەاڵمانەی ئەڕستۆ دژ بە فەیلەسووفانی پێشین دەیداتەوە. وەاڵمەکە بەڕادەیەک گرانە ،بە جارێک و دووان خوێندنەوە خۆی نادات بەدەستەوە، بۆچی گران نەبێت ئەگەر ڕەخنەگر ئەڕستۆ بێت و الیەنی بەرامبەریش پارمەندیس بێت. سەبارەت بە ڕەخنەکانی ئەڕستۆ دژ بە ئیلییەکان ،د .عرفان مستەفا پێی وایە ،ئێمە دەبێت دوو شت لێک جیابکەینەوە ،بنەماو ئەوەی لە بنەماکە دەکەوێتەوە؛ ئەوەی لێوەهاتووە شتێکەو هاتووەکانیش شتێکی دی .ئیلییەکان مەبەستییان لە لێوەهاتووەکانە کە دەڵێن هەمووی یەکە؛ بەاڵم ئەڕستۆ دێت یاری لەنێوان ئەم دوانەدا دەکات؛ ئەڕستۆ یەک دەهێنێتە ناو هاتووەکان(موجودات) و لەوێوە نەقدی ئیلییەکان دەکات .لەکاتێکدا دەبوو ئەم ڕەخنەیەی ئاڕاستەی سروشتییەکان بکردایە نەک ئیلییەکان(چونکە ئەو ڕەخنەی هاتووەکان دەکات).
دژ بە ملیسوس
ئەڕستۆ سەبارەت بە ملیسوس پێی وایە کە هەڵەیەکی لۆجیکی کردووە ،کە دەڵێت هەرچی هاتووەتەبوون (come into - beingیتكون) سەرەتایەکی هەیە؛ کەواتە ئەوەی نەهاتووەتە بوون ،سەرەتای نییە .لە شەرحی ئەم ئارگیومێنتەدا ،شاریحی وەرگێڕانە عەرەبییەکە “أبو علي” ئاوا ڕوونی دەکاتەوە: ئەگەر ئێمە بڵێین :ئەوەی مرۆڤە، زیندەوەرە؛ ناگونجێیت بڵێین :ئەوەی مرۆڤ نییە ،زیندەوەر نییە .بەڵکو دەبێت بڵێین :ئەوەی زیندەوەر نییە ،مرۆڤ نییە. بە هەمانشێوە بۆ ئەوەی پێشوو :ئەوەی هاتووەتەبوون ،سەرەتایەکی هەیە؛ دژەکەی دەبێتە :ئەوەی سەرەتایەکی نییە ،نەهاتووتە بوون؛ ئەگەر ئەم گوتەیەمان خستە ناو وتەکەی سەرەوە ،دەڵێین :ئەوەی نەهاتووەتە بوون ،کۆتاییەکی نییە. گۆڕان بابەتێکی دیکەی ناکۆکی نێوان ئەڕستۆ و ملیسوسە .ئەڕستۆ باوەڕی بە گۆڕانی لەناکاو هەیە و پێی وا نییە گۆڕان پلە پلە ڕووبدات؛ تۆ نا‌توانیت بڵێیت بەستن لەکەیەوە دەست پێدەکات ،بەڵکو ئاو وەکو گشتێک لە حاڵەتێکەوە دەڕوات بۆ حاڵەتێکی تر .لەم سۆنگەیەوە ڕەخنەی ملیسوس دەکات کە ئەو باوەڕی وا نییە و پێی گوایە گۆڕان یەکسەر ڕوونادات. ئەڕستۆ سەبارەت بەوەی ئەگەر بوون هەموو یەکە ،بۆچ دەبێت نەجوواڵو بێت؟! (الی ملیسوس بۆیە دانەیەکی نەجوواڵوە، چونکە گەر بجووڵێت ،ئەوا پێویستی بە ناوەندێکە کە تێیدا بجووڵێت ،کە ئەمەش واتە دوو ،نەک یەک) نموونەی ئاو دەهێنێتەوە و ،دەڵێت ئەگەر میقدارێک لە ئاو جواڵو بێت ،کەواتە بۆچ کۆی ئاوەکە لە جواڵندا نەبێت؟! ئەمە هەمان دایەلێکتیکی پارچه و گشتە ،دواجار گشت لەو بەشانە پێکهاتووە کە پێکهێنەرین؛ ئەوەی بۆ ئەوان ڕاستە، دەبێت بۆ گشتەکەش هەر ڕاست بێت .لە
جه‌وهه‌ره‌كان دابه‌ش نابن بۆ جه‌وهه‌ری تر ،به‌ڵكو جه‌وهه‌ری یه‌كه‌م له خۆیدا ده‌توانێت جه‌وهه‌ره دووه‌مییه‌كان هه‌ڵبگرێت
ئه‌گه‌ر ره‌نگ به له‌شه‌وه‌یه ئه‌وا ده‌بێت له‌نێو له‌شێكی تاكدا بێت -ئه‌گه‌ر ره‌نگ له‌نێو هیچ له‌شێکی تاكدا نه‌بێت هه‌رگیز نادۆزرێته‌وه .ئه‌رستۆ -دژ به پله‌یتۆ ئایدیاڵیزمی ئاڵمان‌دا ،بینینی پارچە هاوکات لەگەڵ گشت‌دا ،پایەیەکی گەورەی فەلسەفەی هیگڵە ،ئەمەش وا دەکات هیگڵ زیاتر ئەڕستۆیی بێت تا ئەفالتوونی؛ چونکە الی ئەفالتوون فۆرمە هەمەکییەکان لە جیهانی بەرز دانراون و بوونێکی تەواوکۆ(الکامل)یان هەیە ،کە گۆڕانکارییەکانی ئێرە(گۆڕانکاری لە پارچەکاندا) ،کار لە ئەوان ناکات. پارچه و گشت جیاوازن له به‌شه‌كی و هه‌مه‌كی ،الی فه‌یله‌سوفه‌كان زۆرجار ئه‌م دووانه له بری یه‌كتر به‌كارهێنراوه ،به‌اڵم له راستیدا ئه‌م دووانه له یه‌كتر جیاوازن و باسكردن له پارچه و گشت ته‌نها بۆ هیوال ده‌بێت و شیاو نییه بۆ به‌شه‌كان و ههمەكیهتی بوونه‌وه‌ر به‌كاربهێنرێت ،چونكه هه‌م ئه‌وه‌ی له بوونه‌وه‌ردا هه‌مه‌كییه جه‌وهه‌ره و هه‌م به‌شه‌كانیشیان جه‌وهه‌رن ،به‌اڵم هیوال نه وه‌ك گشت و نه وه‌ك پارچه‌كانی ئه‌و گشته جه‌وهه‌ر نییه ،وه‌ك ئه‌رستۆ ده‌ڵێت نزیكه له جه‌وهه‌ره‌وه ،كاتێك باس له ئاو ده‌كه‌ین وه‌ك هیوالی په‌یدابوونی بوونه‌وه‌ره‌كان ئه‌و كاته ده‌بێت پارچه و گشت به‌كار بهێنین نه‌ك به‌شه‌كی و هه‌مه‌كی ،گه‌رچی ئه‌رستۆ ئه‌م جیاكارییه زۆرجار ناكات و به‌شه‌كی و هه‌مه‌كی له بری پارچه و گشت به‌كارده‌هێنێ .ئه‌وه‌ی الی هیگڵ هه‌یه پارچه و گشت نییه ،هه‌مه‌كی و به‌شه‌كییه به‌اڵم ئه‌ویش جاری وه‌هایه له جێگه‌ی یه‌ك به‌كاریان ده‌هێنێ .زیادکراوی د. عرفان مستەفا). ئەگەر ئەو تێبینییەی سەرەوەی د .عیرفان لەبەرچاو بگرین(سەبارەت بە لێوەهاتووەکان و هاتووەکان)؛ پێموایە ئەڕستۆ لێرەدا له‌گه‌ڵ رهخنهكردنهكهی خۆیدا لێكدژ ده‌بێته‌وه، ئەو دەڵیت هەرچەندە هەبووەکان لە ڕووی فۆرمەوە مومکین نییە یەک بن ،لێ لە ڕووی ماددەی یەکەمەوە (ئورشتۆف) دەکرێت یەک بن (Physics §3,186a11- .)186a21ئەمە هەمان ئەو شتەیە کە ئیلییەکان دەیڵێن.
دژ بە فۆرمە هەمەکییەکانی ئەفالتوون دەڵێت ئەگەر ڕەنگ بە لەشەوەیە ،ئەوا دەبێت لەنێو لەشێکی تاکدا بێت ،ئەگەر ڕەنگ لەنێو هیچ لەشێکی تاکدا نەبێت ،هەرگیز نادۆزرێتەوە (.)Categories §5,2a35-2b7 دەتوانین لەمەوە دەرەنجامگیری بکەین بەوەی کە ئەو باوەڕی بەوەیە بابەتی سپی لە ژیانی ڕۆژنەماندا بوونی هەیە ،وە زۆرن نەک یەک؛ کە ئەو پێی وایە سپی لێرەیە ،کەواتە ڕوونە دەبێت باوەڕی بە زۆریی سپی هەبێت .ئەمە شتێکە کە ئەو پێی وایە پارمەندیس ئاوڕی لێنەداوەتەوە ،چونکە سپی و شتێک کە سپییە دوو شتی لەیەک جوودان(Physics §3, .)186a22-186a32سێر ویلیا‌م دەیڤید ڕۆس لە شەرحی ئەم ئارگیومێنتەدا دەڵێت: تەنانەت ئەگەر گوتمان هەرچی ئەوەی هەیە تەنها سپییە ،ئەمە گونجاوە لەگەڵ ئەوەی کە سپی زۆرە و یەک نییە؛ دەکرێت سپی لەڕووی کوالیتییەوە یەک بێت ،لێ ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ،لە ڕووی چەندێتییەوە زۆر نەبن.
جەوهەر الی ئەڕستۆ یەکێکە لە دە کاتیگۆرییەکان ،کە هەموو کاتیگۆرییەکانی تر بارکراون بۆی ،لێ خۆی نابێت بە بارکراو بۆ هیچ یەکێک لەوان(جەوهەر هەمیشە بارلێکراوە) .جه‌وهه‌ره‌كان دابه‌ش نابن بۆ جه‌وهه‌ری تر ،به‌ڵكو جه‌وهه‌ری یه‌كه‌م له خۆیدا ده‌توانێت جه‌وهه‌ره دووه‌مییه‌كان هه‌ڵبگرێت ،لەم حاڵەشدا ،جەوهەر یەک نییە و زۆرە .جەوهەر یەکێکە لە ئەساسیترین کاتیگۆریەکان کە گۆڕانی بەسەردا نایەت(ئەو کاتیگۆریانەی کە گۆڕانیان بەسەردا دێت، نموونەی کاتیگۆری چەندێتی و چۆنێتی و شوێنن). (د .عیرفان مستەفا پێی وایە دەبێت بۆ (الحامل) و (المحمول) یان باركراو و بارلێكراو به‌كاربهێنین یان له ئهستۆنراو و له ئه‌ستۆگر ،ئەو پێی وایە له كوردیهكهدا به‌هۆی وه‌رگێڕانێكی خراپ له عهرەبیهكهوه به بار‌و بارهه‌ڵگر كراوه .بار و بنهش زمانهوانهكانمان له بری (مسند و مسند الیه) عه‌ره‌بی به‌كاریان
مۆنادەکان
دژ بە پارمەنیدس
ئەو پێی وایە هەموو ئەو ڕەخنانەی لە ملیسوس دەگیرێت ،بۆ پارمەندیسیش هەر ڕاستن .لە لۆجیکدا ،دەستپێکێکی هەڵە، دەرەنجامێکی هەڵەمان پێدەبەخشێت؛ ئەمە ئەو شتەیە کە ئەڕستۆ پێی وایە پارمەندیسی تێی کەوتووە .دەستپێکەکەی بۆیە هەڵەیە، چونکە هەبوو بە مانای جۆراوجۆر بەکاردێت (بڕوانە بەشی دووەمی وتارەکە) لێ ئەو تەنها بۆ یەک مەبەست بەکاری هێناوە.
سپی و ئەو شتەی کە سپییە، یەک یان زۆر؟!
ئەڕستۆ لەڕێی ئەم کێشەیەوە ،نەک هەر ناکۆکبوونی خۆی لەگەڵ پارمەندیسدا بەیاندەکات ،بەڵکو لە کاتیگۆرییەکانیشدا،
عەرەز
هێناوه دوو چه‌مكی گرامه‌رن نه‌ك لۆجیك. شایەنی باسە هەردوو مامۆستایان د .حەمید عەزیز و د .محەمەد کەمال بار و بنە ،یان بار و بارهەڵگریان بەکارهێناوە). عەرەز ( )accidentsهەمیشە باری ( )predicatedبابەتە (،)subject ئەگەر وا دابنێین کە بوون عەرەزە ،ئەمە دەمانگەیەنێتە ئەوەی کە بابەتەکە دەبێت نەبوون بێت ،چونکە بابەت و سیفەت جیان لەیەکتر؛ ئەگەر بوون بابەت بێت ،ئەوا هەر سیفەتێکی لی بارکرابێت دەبێت نەبوون بێت ،چونکە بەدەرە لەو .شایەنی باسە ئەم خاڵە هەردوو گەورە شاریحی فیزیکا، تۆماس ئەکواینەس ویلیا‌م ڕۆس باسیان لێوە کردووە(See W. D Ross, Aristo- tle’s Physics, page 475, and St. Thomas Aquinas, Commentary on Aristotle’s Phys) ics, page 24, 25 دەکرێت عەرەز سەر بە بابەت بێت ،یان سەر بەو نەبێت ،یان سەر بە عەرەزێکی دیکەبێت. دانیشتن نموونەیەکە بۆ عەرەزی جیابووەوە، دەکرێت مرۆڤ دانیشتبێت یان هەستابێتە سەرپێ .پژمین (افطس)Snubness - عەرەزێکی جیانەبووەیە و سەر بە بابەتەکەیە هەمیشە ،ئێمە لەگەڵ پژمیندا یەکسەر لوتمان بە خەیاڵدا دێت ،ئایدیاکردنی پژمین بەبێ لووت کارێکی نەکردەیە.
یەکەم پەڕەی دەستنووسیی مۆنادەکان1٧1٤ ،
الیبنتس پوختەی فەلسەفەکەی خۆی لە ٩٠خاڵدا دادەڕێژێت ،هەر خاڵێک ژمارەیەکی تەواوە ،مۆنادەکان جەوهەری عەقڵی سادەو بێ پارچەو بێ پەنجەرەو دابەشنەبوون .ئەو لە مۆنادۆلۆجیادا باس لە دوو بنەمای گرنگ دەکات ،ئەوانیش بنەمای هۆکاری تەواو ( - sufficient reasonالسبب الکافي) و بنەمای نەبوونی لێکدژیە (principle – of contradictionمبدء عدم التنافض) .هۆكاری ته‌واو باس له‌وه ده‌كات كه بۆچی هه‌ندێك شت هه‌ن ،له‌باتی ئه‌وه‌ی كه نه‌بن؟! یان بۆچ هه‌ندێك شت(وه له نێویشیاندا گه‌ردوون) به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستایه نه‌ك شێوه‌كانی تر؟! چونكه ئه‌و شێوه‌یه كاملتره له شێوه‌كانی تر(بۆ هۆکاری تەواو، بڕوانە مۆنادەکانی ،3٩ ،3٨ ،3٧ ،3٦ ،3٢ .)٥3 ،٤٥لە بنەمای نەبوونی لێکدژیدا، الیبنتس باس لەوە دەکات کە نابێت شتێک لە هەمانکاتدا خۆی و دژەکەیشی ڕاست بێت(بڕوانە مۆنادەکانی .)٤٥ ،31 ،٩ئەوەی بۆ من گرنگە لێرەدا ،بوونی بنەمای نەبوونی لێکدژییە؛ ناکرێت لە یەککاتدا بوون و نەبوون یەکسان بێت بە یەک. ئەڕستۆ دەڵێت ،بۆ دەرچوون لەم پارادۆکسە(پارادۆکسی بوون و نەبوون)، هەندێک لە بیریارەکان وا ئەم کێشەیان حەل
کردووە ،لەبەرئەوەی بوون یەکە ،کەواتە هەموو شت یەکە ،قبووڵی ئەوەیان کردووە کە کە نەبوونیش هەر بوونە(Physics §3, .)187a1-187a10ئەگەر ئێمە ئەو پرەنسیپەی سەرەوەمان بەکارهێنا(بنەمای نەبوونی لێکدژی) ،ئەوا دەبێت ئەم ئارگیومێنتەش ڕەد بکەینەوە. لە لۆجیکی هیگڵدا بنەمای نەبوونی لێکدژی ڕەت دەکرێتەوە ،لێ نەک بەوەی کە ئەو دژی ئەم بنەمایە بێت ،بەڵکو الی ئەو ناکۆکییەکان بوونێکی گرنگیان هەیە لە ڕەوتە دایەلێکتییەکەدا ،هیگڵ مەبەستی نییە بڵێت شتێک خۆی و دژەکەی ڕاستە، ئەو بوێرانە ناکۆکییەکان لە سێکوچکەی دایەلێکتیکدا یەکدەخات و بەرزیان دەکاتەوە بۆ ئاستێکی پێشکەوتووتر .ئەمە خاڵی ناکۆکی نێوان لۆجیکی ئەڕستۆ و لۆجیکی هیگڵە(بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بڕوانە :هگل :از متافیزیک بە پدیدارشناسی، م .م .اردبیلی ،ص١٤١؛ هەروەها بڕوانە لۆجیکی هیگڵ ،د.محەمەد کەمال ،ل ،٢3 .)٢٠٠ بەاڵم ئەوەی جێی سەرنجە ،لە کوانتەم میکانیدا(وەکو تازەترین لقی فیزیک) ،بە پێچەوانەی ئەڕستۆ و هگیڵەوە ،بنەمای نەبوونی لێکدژی ،تەواو ڕەد دەکرێتەوە و، پارتیکڵەکان لەو دونیا کوانتەمییەدا دەتوانن هەرچۆنێکیان بووێت ڕەفتار بکەن ،کە ئەمە ڕێک دژ دەوهستێتەوە لەگەڵ لۆجیکی باو‌و عەقڵی سەلیمدا .لەوێدا ،پارتیکڵەکان دەتوانن لە هەمانکاتدا ،لێرە و لەوێش بن، یەقین لەوێدا حوکم ناکات ،ئەوەی بااڵدەستە لەو عالەمە حیرەتهێنەرەدا ،تەنها پرەنسیپی نادڵنیایی هایزنبێرگە؛ یان ئەگەر بە زمانێکی تر بدوێین ،دەبێت تەنها ئەگەرترین ئەگەر لەوێدا بوونی هەیە و بەس.
لە لۆجیکی هیگڵدا بنەمای نەبوونی لێکدژی ڕەت دەکرێتەوە ،لێ نەک بەوەی کە ئەو دژی ئەم بنەمایە بێت ،بەڵکو الی ئەو ناکۆکییەکان بوونێکی گرنگیان هەیە لە ڕەوتە دایەلێکتییەکەدا
�� ن�� س � � � ێ� �ێ پ ت
16
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )٥2سێشەممە 2020/1/21
نووسین لەسەر دیواری ئاودهستخانەکان ئەندێشەی دەرەوە هاوار محەمەد دەینووسێت
دەرەوە کوێیە؟ ()3 جاک دێریدا ،کە فەیلەسوفێکى وەفادارە بۆ بالنشۆ و باتاى، کۆى فەلسەفەى ڕۆژئاوا وەک میتافیزیکاى حزور لێکدەداتەوە. تەواوى ئەم میتافیزیکایە دەنگ ئامادەى دەکات و لە دەورى حزورى “مانا” دەسووڕێتەوە ،کە زاڵێتیى لۆگۆس یان قسە تێیدا ڕۆڵى سەنتراڵ دەگێڕێت .فیکرى ڕۆژئاوایى بەردەوام ستایشى پڕى و کامڵى و ناوەکی بووە و “مانا”یش بەرجەستەبوون و بە کۆنکرێتبوونى ئایدیاڵیزمى لۆگۆسە لە واقیعدا .فەیلەسوفە گەورەکانى عەقاڵنییەت پێیانوایە لە ناعەقاڵنیترین کردارەکاندا ،ناوکێکى عەقاڵنییەت هەر هەیە، ئەمەیش لەو تێزە هیگڵییەدا بەرجەستە دەبێت کە دەڵێت “هەرچى عەقاڵنیى بێت واقیعییە و هەرچى واقیعى بێت عەقاڵنییە” .الى هیگڵ مێژوو بریتییە لە ناوەکیکردنەوەى گەشتى ئاگایى ،لە پرۆسێس و بەرەوپێشچوونی مێژوودا ئاگایى یاساکانى خۆى کەشف دەکات. تیۆدۆر ئەدرنۆ الى خۆیەوە لە عەقاڵنییەتى ڕۆژئاواییدا ئەو شتەى کەشف کرد کە ناوى لێنا “ناعەقاڵنییەتى نێو عەقاڵنییەت”؛ بەاڵم لەگەڵ فەیلەسوفانى ئەندێشەى دەرەوەدا تێزە هیگڵییەکە بە تەواوى هەڵگەڕێنرایەوە“ :تەنانەت لە عەقاڵنیترین کردارەکاندا ،پەڵەیەکى بێ‌مانا هەر هەیە’’ ،ئەم پەڵەیە تارماییە نەناسراوەکان تێیدا نووستوون و جاروبار یەکێکیان بێ‌دار دەبێتەوە و دێت لەنێوماندا نیشتەجی دەبێ، بەم پێیە مێژوویش پڕیەتى لە ساتەکانى پچڕان و دابڕان و ڕووداوى دەرەیاسا و پێشهاتى ناعەقاڵنى. بۆ ڕوونکردنەوەى ئەم پەڵەیە دێریدا دەگەڕێتەوە بۆ بیرلێنەکراو و بێدەنگکراو و بێدەنگیلێکراوەکانى نێو میتافیزیقاى فیکرى ڕۆژئاوایى و لەم پێناوەدا دەیەوێت “نووسین” وەک بوارێکى سەربەخۆ لەبەرامبەر “دەنگ”دا قوت بکاتەوە و قورساییەک بۆ ئەم غیابانە بگەڕێنێتەوە. گراماتۆلۆژیى هەوڵێکە بۆ هەڵوەشاندنەوە و شکاندنى ئەم دووالیزمەى ناوەوە/دەرەوە و ئاوەاڵکردنى ئەزموونى ناوەوەیە بەسەر دەرەوەیەکى دیارینەکراودا .گەر نەختێک تێزەکەى دێریدا کۆنکرێت بکەینەوە و نزیکایەتییەکەیشى لە سیاسەتەوە دەربخەین ،ئەوا دەتوانین دەرەوە وەک “ئەویتر” پێناسە بکەین .فیکرى ڕۆژئاوا هەتا هیگڵ ئاوڕدانەوەى بەردەوام بووە لە پەیوەندیى دیالەکتیکى نێوان “من -تۆ” ،واتە لە جووتە ڕووبەڕووەکان و بەمجۆرە الیەنى سێیەم یان “ئەویتر” کراوەتە دەرێ. الى ئەفاڵتوون ئەم پەیوەندییە لە “فەیلەسوف” و “سۆفستائى”ـدا بەرجەستە دەبێت ،الى دیکارت لەنێوان “هۆشمەندى” و “هەستەکی”، الى هیگڵ لەنێوان “سەروەر” و “کۆیلە” و الى مارکس لەنێوان “بۆرژوا” و “پرۆلیتار”دا قەتیس دەبێت (هەڵبەت تەنیا سپینۆزا و کانت شتێکى نەختێ جیاوازیان وتووە) .بە بڕواى دێریدا گۆڕ‌انى ڕادیکاڵ لەم سنوورە دیارانەوە نایەت ،بەڵکو لە “ئەویتر”ێکى تەواو نەناسراو و نائاشناوە دێت؛ لە دەرەوەیەکى نادیار و لە ڕووبەرێکى تەمومژاوییە کە ڕەنگە وەک خێوێک کت‌وپڕ لەبەردەمماندا قووت ببێتەوە و سەرجەمى نەزم و سەقامگیریمان تێکبدات و شیرازەى سیستەمەکەمان لێک بترازێنێت. تێزەکانى دێریدا دەربارەى دیارى ،شاهیدى ،لێخۆشبوو‌ن ،میواندۆستى و هتد سەرجەمیان هەوڵى قسەکردنن لەسەر ئەم پانتاییە نادیارە کە زۆرجار خۆى ناوى “ئەویتر”ى لێ دەنێت و تەواو لە واتاى “دەرەوە” الى بالنشۆ و فۆکۆ نزیک دەبێتەوە. الى فۆکۆ غیاب بە واتاى نادیارییەکى ئەبستراکت نییە ،بەمەیش خۆى لە تەنگژەى “نۆمینا”ى کانتى ڕزگار دەکات .بە جۆرێکی‌تر بڵێین، بە بۆچوونى فۆکۆ شاراوە بوونى نییە ،بەڵکو نەبینراو بوونى هەیە. دەربارەى گێڕانەوە الى بالنشۆ دەڵێت“ :چیرۆک بریتى نییە لەوەى کە ببێتە هۆکارى بینینى پرسى نەبینراو ،بەڵکو بریتییە لەوەى ببێتە هۆکارێک تا ببینین کە نەبینرانى پرسى بینراو چەندە نەبینراوە’’. نەبینراو بە مانایەک واتە :دەرکراو ،دوورەوەخراو ،لەپێگەخراو، پەراوێزخراو ،بێدەنگکراو و هتد .ئەمانە لە دەرەوەى ئەنتاگۆنیزمەکانى وەکو چینەکان و دوالیستەکانن .بەخشینى ڕووناکى و زمان بەم نەبینراوانە واتاى بانگهێشتکردنیانە بۆ نێو پەیوەندییەکانى دەسەاڵت لە شێوەى بەرەنگاریدا .بەاڵم دەرەوە هەر وەک پانتایى ستراتیژى و شوێنى جموجوڵى دەرکراویتر دەمێنێتەوە .بەاڵم وەک وتمان ئەم “دەرەوە”یە جیاوازە لە دەرەکیبوون .دۆلۆز “ده‌ره‌كی” و “ده‌ره‌وه“ له هزری فوكۆدا لێك جیا ده‌كاته‌وه .ده‌ره‌كی بریتییه له دهرهكیبوونی شتێك به نیسبه‌ت شتێكی تر ،كه‌واته ده‌بێت شتێك شێوه و فۆرمێكی دیاریكراوی هه‌بێت تا له‌گه‌ڵ شتێكی تری خاوه‌ن شێوه و فۆرمدا ببنه ده‌ره‌كی بۆ یه‌كتری، ده‌ره‌كی شێوه و فۆرمه :فۆرمی بینین و فۆرمی گوتن ،ئه‌م دووانه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندیدا نین له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بۆیه به‌نیسبه‌ت یه‌كتری ده‌بنه بێگانه و ده‌ره‌كی .گوتن له ده‌ره‌وه‌ی بینینه و بینین له ده‌ره‌وه‌ی گوتنه .به‌م مانایه ده‌ره‌كی دۆخی نێو مه‌عریفه‌یه و دهرهكیبوونی دوو الیهنهكهیهتی له یه‌كتر ،بێگانه‌بوونی گوتنه له بینین ،زمانه له نیگا .به‌اڵم “ده‌ره‌وه“ په‌یوه‌سته به دهسهاڵتهوه ،ده‌سه‌اڵت بریتییه له ملمالنێی هێزه‌كان ،كه‌واته هه‌ر هێزێك له بهركهوتندایه له‌گه‌ڵ هێزێكی تردا كه مه‌حاڵه به یه‌كجاری تێك بشكێنرێت ،هه‌ر هێزێك توانای كاریگه‌ریدانان و كارتێكرانی هه‌یه و له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌یه‌كی بێ فۆڕم و بێ شوێندا ،كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌چنه پاڵ یه‌كتری و له‌یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه و لێك دوور ده‌كه‌ونه‌وه .ده‌سه‌اڵت ئه‌و په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه دیارینهكراوانهیه كه ده‌ره‌وه‌ی بینین و گوتن پێك ده‌هێنن ،بەاڵم ده‌سه‌اڵت له ڕێگه‌ی مه‌عریفه‌وه ده‌بێته كرده‌یى؛ ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت و ئه‌وه‌ی دەوترێت زه‌مینه‌ی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌اڵت ده‌ڕه‌خسێنن ،ده‌سه‌اڵت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌ی مه‌عریفه‌وه ده‌توانێت موماره‌سه‌ی خۆی بكات و ببێته كرده و تێهه‌ڵكێش به دامه‌زراوه‌كان ببێت ،مه‌عریفه‌یش له‌ڕێگه‌ی دهسهاڵتهوه ده‌توانێت به‌شدار بێت له به‌رهه‌مهێنانی حه‌قیقه‌تدا ،چونكه ده‌سه‌اڵت مه‌عریفه ئاراسته ده‌كات كه ڕوو له چ بابه‌تێك بكات و چی فه‌رامۆش بكات.
نیهاد جامی -پۆڵەندا ئه‌گه‌ر قسه له‌و حه‌رامه بكه‌ین كه له‌ناو جه‌سته‌ی هه‌ر یه‌كێكماندا پێكهاته‌ی گوتارێكی یۆتۆپیه ،ئه‌وا پێویسته پرسیار له‌بونیادی وشه‌ی حه‌رام بكه‌ین ،به‌بێ پرسیار له‌حه‌رام توانای كه‌شفكردنی نهێنیهكانمان نابێت ،بۆیه ئه‌و ووشه‌یه له‌سێ بڕگه پێكهاتووه (حه -را- م) خاوه‌نی سێ ده‌نگی جیاوازن ،هه‌ر ده‌نگێك له‌و سیانه دهاللهتێكی زمانه‌وانی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه. (حه) ده‌نگێكه له‌ناخه‌وه ده‌رده‌بڕدرێت، به‌ر له‌ده‌رچوونی له (ده‌م) به‌ته‌وسه‌وه دێته ده‌رێ ،خاوه‌ن هێزێكی تایبه‌ته ،هێزێك ده‌یه‌وێ دیسپلینی تواناكانی مرۆڤ بكات ،ده‌نگێكه له‌گه‌ڵ هاتنه بوون ..ئه‌ویش بۆ خۆی خنكێراوه ،بۆیه ئه‌و ده‌نگه هه‌ر له‌ده‌نگی باوك ده‌كات ،باوك كه له‌خێزاندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌اڵت ده‌كات، كه‌چی ئه‌ویش ده‌سه‌اڵتێكی سست و بێتوانایه، دهسهاڵتێكه كۆمه‌ڵه دهسهاڵتێكیتر فه‌رمانی پێده‌كه‌ن له‌جۆری ده‌سه‌اڵتی كۆمه‌اڵیه‌تی (ئاكاری كۆمه‌ڵگا)و ده‌سه‌اڵتی سیاسی (حزب‌و پهرلهمانو حكومه‌ت) ده‌سه‌اڵتی ئاینی (مزگهوتو كه‌نیسه‌و دامه‌زراوو بۆنەو دیارده ئاینیه‌كان). ده‌نگی (را) زیاتر له‌كه‌سێتی دایك ده‌كات، به‌وه‌ی بووه به پاشكۆی (حه) ،بۆیه (را) ده‌نگێكه خاوه‌ن هه‌ستێكی شاعیریانه‌یه، شاعیریه‌تی ئه‌و به‌هۆی (حه) له‌كار ده‌كه‌وێ، به‌وه‌ی له‌ناو سیستمی دهاللی كۆدێك كه ڕێكخه‌ری زمانه ،ئه‌و هه‌سته شاعیریانه‌ی پێ ده‌گۆڕێ بۆ به‌شداریكردن له فه‌رمانێك. كچێنی بڕگه‌ی (را) فهردانیهتێكه (حه) به‌هۆی میكامیزمێكی دهسهاڵتهوه فه‌ردانیه‌تی ده‌سڕێته‌وه ،بۆیه سڕینه‌وه‌ی فه‌ردانیه‌تی (را) سڕینه‌وه‌ی فه‌ردانیه‌تی كچه له‌ناو ژیانی هاوسه‌ریدا، ژیانێك له‌سه‌ره‌تاوه بانگه‌شه بۆ ئیرۆسیه‌ت ده‌كات ،دواجار وه‌زیفه‌یه‌كی كۆمه‌اڵیه‌تی پێ به‌جێده‌گه‌یه‌نێت كه (كه‌سی سێیه‌م) ه مناڵ ،له‌و كاته‌دا هه‌ریه‌كه له حه (ده‌نگی نێر) را (ده‌نگی مێ) فه‌ردانیه‌تی خۆیان وه‌ك تاك له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و چه‌مكی ئێمه ده‌خوڵقێنن ،له‌ناو بونیادی ووشه‌ی ئێمه‌شدا (م) ئه‌و ده‌نگه‌یه كه گوزارشت له مناڵ ده‌كات ،نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م پیتی ناوی مناڵه ،به‌ڵكو له‌جه‌سته‌ی (را) دایك دێته بوون ،دواجار جه‌سته‌یه‌كه كزۆڵه ،نه‌وه‌یه‌كه له (حه /را) ناچێت ،به‌اڵم توانای پرسیاریشیان له‌الی كوشتووه ،كوشتنی توانای پرسیار له‌الیان ئه‌و دوو بڕگه‌یه ،هه‌ر به‌ته‌نیا بڕگه‌ی سێیه‌م ناكوژن ،به‌ڵكو گوتارێك ده‌خوڵقێنن ،كه ناو له‌خۆی ده‌نێت :گوتاری حه‌رام. بۆیه پێویستمان به‌وه نیه له‌خه‌یاڵ بدوێین، چونكه حه‌رامه خه‌یاڵی به‌رهه‌م هێناوه ،دیاره ئه‌م وتاره مه‌به‌ستی نیه خه‌یاڵه‌كان بكوژێت‌و بیگه‌ڕێنێته‌وه ناو واقیع ،به‌وه‌ی هه‌وڵ بدات جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ خه‌یاڵ بدۆزێته‌وه. گه‌شه‌كردنی هه‌ستی چه‌پێنراو وێنای گوتارێكی خه‌یاڵئامێز ده‌كات ،كه ده‌بنه گه‌ردوونێك له میرنشینی خه‌ون ،ئه‌وه‌ش گۆڕینی هه‌ستی سرووشتی مرۆڤه بۆ كه‌سێكی جیاواز، كه هه‌موو خه‌ونه‌كانی له‌ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه به‌جێده‌گه‌یه‌نێت ،پڕۆسه‌یه‌كه بۆ به‌تاڵبوونه‌وه، خه‌ونێكی خودگهراییانهیه كه حه‌رام چه‌نده خه‌یاڵی به‌رهه‌مهێناوه ،دواجار خه‌یاڵ له‌ناو زه‌مه‌نی خۆیدا هیچ پێودانگێكی ئه‌خالقی بۆ حه‌رام دانانێت ،به‌ڵكو ده‌بێ به بكوژی حه‌رام، بكوژێكی ترسنۆكی نه‌خۆش ،چونكه ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ئه‌و تیایدا بیر ده‌كاته‌وه زه‌مه‌نی خهیاڵبردنهوهیه. زه‌مه‌نێكه هه‌موو خه‌سڵه‌ته سرووشتیه‌كانی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه ،ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی خه‌یاڵبردنه‌وه بڕوا به‌خۆی بێنێت ،كه ئه‌و كه‌سێكی یاخیه، سنوورێك بۆ حه‌زو خه‌ونه‌كانی خۆی دانانێت، ئه‌وه‌ش هه‌مان خه‌ونی سێكسیانه‌ی خوده له‌ساتی ئاماده نه‌بوونی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌ستی خۆی و له‌خه‌یاڵی خۆیدا له‌گه‌ڵ جوانترین كچی(گه‌ڕه‌ك ..زانكۆ ..وه‌زاره‌ت ..سینه‌ما) ده‌خه‌وێت ،له‌ناو ئه‌و خەیاڵهدا كێی مه‌به‌ست بێت ڕووتی ده‌كاته‌وه‌و سێكسی له‌گه‌ڵ ده‌كات ،له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی ئه‌و ورووژاندنه بۆ به‌تاڵبوونه‌وه، جگه له‌خۆ خهڵهتاندنێك هیچی دیكه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت ،ئه‌وه‌ش هه‌وڵدانێكه بۆ به‌تاڵبوونه‌وه له‌به‌شێكی ئه‌و ووزه سێكسیه‌ی خود ،ده‌نا ئه‌و له‌ژیاندا كه‌سێكی چه‌پێنراوه ،كه‌سێكه توانای ده‌ستكه‌وتنی غه‌ریزه سێكسیه‌كانی خۆی نییه، ئه‌وه‌ی جوانترین كچ و ژنی فاڵنه وه‌زیرو شاژنی سینه‌ماكانی هۆلیۆد ده‌هێنێته ماڵه‌وه خه‌یاڵه، بێ ئه‌وه‌ی دایك و باوك بیزانێت ،ده‌یخزێنێته نێو حه‌مامه‌كه‌و هه‌موو ئاره‌زووه چه‌پێنراوه‌كانی به‌سه‌ردا تاقی ده‌كاته‌وه. حه‌رام ئه‌و خه‌یاڵه ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی بااڵ،
بۆیه پرسیار له‌حه‌رام ،پرسیاره له‌كۆی ئه‌و زه‌مه‌نه وه‌همیه‌ی خود ده‌ستخه‌ڕۆ ده‌دات بۆ نێو زه‌مه‌نێك كه جگه له هه‌ڵچوون و به‌تاڵبوونه‌وه شتێكی‌تر نیه ،به‌تاڵبوونه‌وه له نهێنیه‌ك كه ته‌نیا له‌و ڕێگه‌یه‌وه زه‌مه‌نی خۆی به‌رهه‌م ناهێنێت، به‌ڵكو حه‌رام جۆره ده‌قێكی نووسراویشی پێ به‌رهه‌م دێنێت. به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ده‌قه‌ش له‌ئاستی ملمالنێی كۆمه‌اڵیه‌تی دێته بوون ،دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌موو دیارده سرووشتی و فیسیۆلۆژیهكانی جه‌سته‌ی لێ حه‌رام ده‌كات ،ئه‌و كات چه‌پاندن ده‌یه‌وێ گیانی چه‌پێنراوی له‌ناو ئه‌و بێده‌نگیه ده‌ربهێنێت ،نووسین ده‌بێته سیستمێك بۆ به‌ده‌نگهاتن و دواندنی هه‌ستی ناوه‌كی خود، ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌ی چه‌پێنراو ده‌رده‌خات، ئه‌و ئاماژانه ده‌بنه ئینتیمایه‌كی جه‌سته‌یی كه خودی پێ بناسین ،بۆیه نووسین كه‌شفی ئه‌و نهێنیه ده‌كات ،كه حه‌رام نایه‌ڵێت بیناسێت. نووسین ده‌یه‌وێ پێمان بڵێت ئه‌و له‌توانایدایه حه‌رامه‌كان تێكبشكێنێت ،پرسیار له‌باره‌ی حه‌رام بێنێته ئاراوه ،به‌بێ نووسین دڵنیاین له‌وه‌ی كه نهێنیه خودیه‌كانی مرۆڤ ئه‌و حهرامانهن، كۆمه‌ڵگا ڕێگا نادات قسه‌ی له‌باره‌وه بكرێت ،به‌ڵكو به‌رده‌وام سه‌ركوتی ده‌كاته‌وه ،تاوه‌كو له‌ئاست حه‌رامه‌كان بێده‌نگ بین ،بێده‌نگ نه‌بوون له‌حه‌رام یاخی بوونه له‌به‌رامبه‌ر سیستمی چه‌پێنراو ،به‌اڵم به‌هۆی هاوڕابوونی سه‌رجه‌م ده‌سه‌اڵته‌كان له‌سه‌ر چه‌مكی حه‌رام ،تاك له‌دنیای كوردیدا ناچار بووه كه بێده‌نگ بێت ،ئه‌گه‌رچی ئه‌و بێده‌نگیه تاسه‌ر نه‌بووه ،به‌ڵكو هه‌وڵیداوه به‌شێوازی دیكه كۆتایی به بێده‌نگی بێنێت ،تا دواجار به‌نووسین بێده‌نگی كوشتووه. نووسین هه‌وڵی دواندنی په‌یوه‌ندیه شاراوه‌كانی داوه ،تاوه‌كو دهاللهتهكانی بوون بخاته نێو سیستمێك كه مانای جیاوازی بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ش ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ جۆرێكی تازه‌ی نووسین ،كه نوسینی سه‌ر ده‌رگاو دیواری ئاوده‌سته‌كانه. خود ده‌یه‌وێ لهئاودهستخانهدا حه‌رامه‌كان بنووسێته‌وه ،ئه‌گه‌ر نووسینی سه‌ر دیواری ئاوده‌ست خاڵی بێت له‌مه‌عریفه ،به‌ئاستێكی نزم سه‌یری بكه‌ین ،به‌اڵم ده‌قێكه هه‌ڵگری ده‌الله‌تی شاراوه‌ی خۆیه‌تی ،به‌وه‌ی خود له‌كاتی پاشهڕۆكردندا بیر له‌جۆرێك له‌به‌تاڵكردنه‌وه‌ی دیكه‌ش ده‌كاته‌وه ،ئه‌ویش حه‌زه حه‌رامكراوه‌كانیه‌تی ،بۆیه ده‌بێ بزانین چی وا له‌مرۆڤ ده‌كات ،نه‌توانێ له‌شوێنێكی دیكه خۆی به‌تاڵ بكاته‌وه ،به‌اڵم له‌شوێنێكی وه‌ك ئاودهستخانهدا كه به‌ناشیرینترین شوێن پێناسه ده‌كرێت ،هه‌وڵ ده‌دات له‌و شوێنه نهێنیه
ئه‌گه‌ر نووسینی سه‌ر دیواری ئاوده‌ست خاڵی بێت له‌مه‌عریفه، به‌ئاستێكی نزم سه‌یری بكه‌ین ،به‌اڵم ده‌قێكه هه‌ڵگری ده‌الله‌تی شاراوه‌ی خۆیه‌تی
شاراوه‌كانی بنووسێته‌وه. ئاماده‌بوونی ئه‌و له‌و شوێنه‌دا وا ده‌كات ئه‌وانیتر لێی نزیك نه‌بنه‌وه ،ئه‌و دووربوونه ساتهوهختیه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌و كه حه‌زه په‌نگخواردووه‌كانی بنووسێته‌وه ،نووسین له‌و كاته‌دا تووشی دووفاقیه‌ك دێت ،به‌وه‌ی چه‌پاندن له‌هه‌ندێ باردا دروشمی سیاسی پێدهنووسێت ،به‌وه‌ی ئه‌و خه‌ریكی كاری شۆڕشگێری گه‌وره‌تره ،ئه‌وه‌ش له‌چه‌پاندنی سێكسیه‌وه خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ نێو بونیادێكی شۆڕشگێری ،شۆڕشی كوردیی كاتێ درووشمی مه‌رگدۆستی شیرین ده‌كات ،ده‌یه‌وێ ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كان بكوژێت ،ئاره‌زوویه‌ك له‌به‌ر ئاماده‌نه‌بوونی سێكس ویستوویه‌تی بانگه‌شه بۆ شۆڕشگێڕیی بكات ،بۆیه له‌نێو ئاوده‌ستدا ئاره‌زووه‌كانی له‌سێكس گواستۆته‌وه بۆ دروشمی سیاسی ،كه دواتر له‌ناو شكست و نائومێدیه‌كان ،لهدۆراندنی خه‌ونی شۆڕش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاره‌زووی سێكسی. بۆیه مرۆڤی كوردیی له‌دۆڕاندنی خه‌ون به‌ره‌و خه‌ونی سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕێته‌وه ،ئه‌و ناتوانێ بێخه‌ون بژیێت ،كاتێ شۆڕشیش ناتوانێ هه‌ڵگری خه‌ونی ئه‌و بێت ،ڕزگاركردنی خاك ده‌بێته مانایه‌كی مه‌جازی ،ئه‌و ساته ناچار ده‌بێت ئه‌و خه‌ونه بگوازێته‌وه بۆ ڕزگاركردنی جه‌سته، شۆڕشێكیتر جارێكیدی لهئاودهستخانهكانهوه ده‌ست پێبكاته‌وه. بۆیه كاتێ ڕاپه‌ڕین دروشمه سیاسیه‌كانی نێو ئاوده‌ست بگوازێته‌وه بۆ دروشمی سێكسی ،ئه‌وه چه‌نده شكستی خه‌ونی گۆڕانه كه شۆڕش بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه ،هێنده‌ش ده‌رخستنی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه ،كه چه‌پاندنی سێكسی به‌درێژایی زه‌مه‌نی كوردیی دیواره‌كانی ئه‌ستوورتر ده‌كرێته‌وه ،ئه‌وه‌ش واده‌كات خود ئاره‌زووه‌كانی بۆ سێكس ئه‌و هه‌سته چه‌پێنراوه‌ی له‌و شوێنه ڕابگه‌یه‌نێت ،چونكه له‌و كاته‌دا نووسین پڕۆسه‌یه‌كه بۆ به‌تاڵبوونه‌وه ،خاڵی نییه لهبهتاڵبوونهوهی خۆراك ،خۆراك چه‌نده له‌و شوێنه ده‌كرێت به پاشه‌ڕۆك ،مرۆڤ له‌و كاته‌دا هێنده پێویستی به‌وه‌یه دروشم و هه‌ڵچوونه‌كانی له‌و شوێنه به‌جێ بێلێت. ئاوده‌ست شوێنێكه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی.. بێزاربوونه له‌ژیانی واقیع ،به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ده‌قێكه تا ئه‌وانیدی بیخوێننه‌وه ،ده‌قی شوێنه‌و سنوری شوێن به‌جێ نایه‌ڵێت ،نووسه‌رو خوێنه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان وابه‌سته‌ی شوێنه كه ئاوده‌سته، ئه‌وه‌ش بۆ نووسه‌ره‌كه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی خوده ،به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ده‌قێكه تائهوانیدی بیخوێننه‌وه ،هه‌ست به ئازاره‌كانی بكه‌ن، ئه‌وه ناردنی نێره‌رێكه بۆ خوێنه‌ر كه هه‌ست به‌ئازاره‌كانی بكات ،په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ دیالۆگ بخوڵقێنێت ،مه‌به‌ستیش ئاشكراكردنی نهێنیه‌كانی ههردووالیه. نووسین ئه‌گه‌رچی توانای ڕزگاركردنی خودی نیه له چه‌پاندن ،به‌اڵم وێناكردنی جیهانێكه به‌شوێنێكی قێزه‌ون و ناڕه‌حه‌ت كه ده‌توانێ دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر بكات ،ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خۆی تیا ده‌ست نیشان بكات ،وه‌ك زۆرجار بهپاشهڕۆی خۆی سه‌ر دیواره‌كان پیس ده‌كات، چه‌ند هێڵ و بازنه‌یه‌ك ده‌كێشێت كه ناتوانین ئه‌وه له‌هه‌ستی په‌نگخواردووی ئه‌و كه‌سه جیا بكه‌ینه‌وه ،په‌ستی ئه‌و ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به‌پیسایی خۆی وێنه‌ی ناوه‌وه‌ی خۆی بكێشێت، ئه‌و وێنه‌یه ده‌الله‌ت له‌ئاره‌زووه حه‌رامكراوه‌كانی ده‌كات ،خه‌ونه حه‌رامه‌كانی ده‌كوژێت ،ناوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ناو ئاوده‌ست پێده‌نووسێته‌وه، كێ حه‌ز ده‌كات به‌ها پیرۆزه‌كانی نه‌ته‌وه له‌و شوێنه پیسه بنووسێته‌وه ،كه دیاره نوسینه‌وه‌ی سه‌ر دیواره‌كانی ئاوده‌ست به‌شێك بووه له‌كاری سیاسی مرۆڤی كوردیی ،ئاوده‌ست بووه به مژده‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و ناوی سه‌ركرده‌و شه‌هیدو ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كانی تیا نووسراوه.
كاتێ ئه‌و ده‌مامكه شۆڕشگێریه له‌سه‌ر خۆمان ده‌نێین و خه‌ون به‌وه ده‌بینین شۆڕش ئومێده‌كانمان بێنێته دی ،ئه‌و ساته‌ی هه‌موو ئه‌وانه شكست دێنن ،ئیدی ئاوده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به‌شوێنی حیكایه‌تی عه‌شق ،ناوی پێشمه‌رگه ده‌گۆڕین به‌ناوی كچه دراوسێ وخۆشه‌ویستی واڵت ده‌گوازینه‌وه بۆ ئه‌ڤینی جه‌سته ،له‌بڕی سووكایه‌تیكردن به ئه‌نفالچیه‌كان و كه‌شفكردنی ناوه‌كانیان بۆ كۆمه‌ڵگا ،ئه‌مجاره لیستی هه‌تیوو بازه‌كانی گه‌ڕه‌ك له‌و شوێنه كه‌شف ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نیه كه مرۆڤی ئێمه شۆڕشگێر نه‌بووه ،به‌ڵكو ته‌نیا مه‌به‌ست له‌و جۆره نووسینه‌یه كه په‌یوه‌ندیی بهشۆرشگێریهتیهوه نییه. ئه‌و نووسینه ده‌ربڕی هه‌ستی سێكسهو په‌یوه‌ندیی بهكوردایهتیهوه نیه ،نووسینێكه به‌هۆی چه‌پاندنه‌وه دێته ئاراوه ،ئه‌و ده‌یه‌وێت شۆڕش جه‌سته‌ی ئازاد بكات ،ئه‌گه‌رچی دواتر تێده‌گات شۆڕش كۆیله‌ی ده‌كات ،به‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه ده‌خاته پێشه‌وه‌و پڕۆژه‌ی جه‌سته دوا ده‌خات بۆ ئازابوونی نیشتیمان ،به‌اڵم كاتێ ئازادبوون سنورێكی نابێت ،ئه‌وساته هه‌ست ده‌كات ئه‌و ده‌بێت له‌پێناو شۆڕش جه‌سته‌ی خۆی بكوژێت ،له‌كاتێكدا ڕابه‌رانی شۆڕش ئه‌و فریو ده‌ده‌ن له‌پڕۆژه‌ی سێكسی خۆیان ناكه‌ون، بۆیه بۆ ئه‌وان ده‌بێته كارێكی سرووشتی ،به‌اڵم ئه‌وه خوده لێی دوا ده‌خرێت ،تاوه‌كو خۆی بكات به‌قوربانی نه‌ته‌وه. كاتێ چه‌پاندن درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كات ،پێمان ده‌ڵێت :ئێوه شۆڕشگێرن ،دواجار هه‌موو شۆرشگێریه‌تی ئێمه له‌نووسینی ئاوده‌ست كۆده‌بێته‌وه ،شۆڕش به‌سێكس ده‌گۆڕین ،به‌واتای ئێمه له‌ناو نووسینی ئاوده‌ست به‌سێ قۆناغ تێپه‌ر بووین (سێكس -شۆڕشگێریی -سێكس) ئه‌و كات ده‌بێت بپرسین :ئه‌و هه‌سته چیه وا له‌مرۆڤ ده‌كات نه‌یه‌وێت له ئاوده‌ستی ماڵه‌وه نهێنیه‌كانی بنووسێته‌وه؟ ڕه‌نگه ئه‌و وه‌اڵمه تێگه‌یشتنێكی زۆر ساكار بێت ،ئه‌گه‌ر به‌وه‌ی ببه‌ستینه‌وه كه له‌ترسی ئاشكرابوون ناوێرێ بینووسێته‌وه ،چونكه ئه‌و مه‌به‌ستی له‌و كاره ته‌نیا نووسین نیه ،به‌ڵكو گواستنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانه له‌ماڵه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌نگه‌ی نێو ماڵ بگوازێته‌وه بۆ دامه‌زراوه رۆشنبیریی وكۆمهاڵیهتی وئاینیه‌كان. ماڵ نهێنی ئه‌و ده‌زانێت ،ئه‌وه دامه‌زراوه‌كانن خۆیان له‌و بێده‌نگ كردووه ،بۆیه ئه‌و كاته ناچار ده‌بێت نهینیه‌كانی لهئاودهستخانهی قوتابخانه‌و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه بنووسێته‌وه ،ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌و پاشخانه كۆمه‌اڵیه‌تی و ئاینیه‌وه هه‌یه كه ئه‌ویان چه‌پاندووه ،حه‌رامیان له‌ژیاندا كردووه به‌گوتاری بااڵ ،گوتارێك بسهپێته سه‌ر هه‌موو گۆڕانه فیسیۆلۆژیهكانی جه‌سته ،هه‌ر بۆیه نووسینه‌وه‌ی حه‌رام ده‌قێكه ده‌بێت له‌ناو شوێنی ئه‌و دامه‌زراوانه بنووسرێته‌وه ،ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كان حه‌رام نهپهڕێننهوه ماڵه‌وه، ماڵیش هه‌وڵی سه‌پاندنی نادات ،ئه‌وه ماڵ نیه حه‌رام درووست ده‌كات ،به‌ڵكو ئه‌وه كۆمه‌ڵگایه پێمان ده‌ڵێت :باس له‌حه‌رامه‌كان نه‌كه‌ن، گوێمان لێ نه‌بێت له‌چیرۆكی سێكسی ده‌دوێن، هه‌ر بۆیه خود ناچار ده‌بێت چیرۆكی ئه‌و حه‌رامانه بنووسێته‌وه ،به‌دامه‌زراوه‌كان بڵێت: “من یاخی بووم نووسین فێری یاخیه‌تی كردم، فێری كردم له‌ناو پیسترین شوێن لهحهرامهكانت بدوێم ،چونكه حه‌رامه‌كانی تۆ شایه‌نی ئه‌وه‌ن هه‌ر له‌ناو ئاوده‌سته‌كان بنووسرێنه‌وه“ ئه‌وه‌ش نووسینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی حه‌رامه.. خۆی لهئاودهستخانهكان جه‌سته‌یه‌ك ده‌نووسێته‌وه ،ده‌قێكی نوێ بهدهاللهتی جه‌سته‌ی كوردیی دێنێته بوون كه ده‌قی ئاوده‌سته.
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
�� ڵ���ە ڵ��گە
15
ماڵ بۆ سەگەكان دابیندەكرێت كەمپینێك‌بۆ‌یارمەتیدانی‌سەگەكان‌پێكدەهێنرێت مەزهەر كەریم بینینی دیمەكانی ئازاردانی سەگو ئاژەڵەكان وایان لە توانا ئەمین ،نووسەرو رۆشنبیر كرد، بیر لەوە بكاتەوە دەستی یارمەتی بۆ سەگو ئاژەڵە بێالنەکان درێژبكات ،ئەو لە رێگەی پەیجەكەی خۆیەوە دەستیكردووە بەپێكهێنانی كەمپینێك بۆ ئەو مەبەستە. كەمپینەكەی توانا ئەمین دەستی بەكار نەكردووە ،بەاڵم ژمارەیەكی زۆر خەڵك ئامادەییان نیشانداوە بەشداری تێدا بكەن، ئێستا زیاتر لە هەزارو 400كەس ناویان تۆماركردووە. كاری سەرەكی كەمپینەكە كۆكرنەوەی ئاژەڵی بێالنەی سەر شۆستەو شەقامەكانو شوێنە گشتیەكان دەبێت‌و هەنگاوی دووەمیش دۆزینەوەی النەیەك بۆیان. توانا ئەمین بە “زەمەن”ی وت“ :لە واڵتانی دەرەوە دەژیام ،ئەو بیرۆكەیەم بۆ دروستبوو ،ئەمە كارێكی ئاژەڵ دۆستیە ،نابێت چیتر سوكایەتی بە ئاژەڵ بكرێت‌و لێیبدرێتو بكوژرێت”. بۆ كەمپینەكە لە ڤایبەر بەجیا گروپ لە كچان‌و كوڕانی خۆبەخش دروستكراوە“ ،تەنیا ئاسەنگی بەردەممان ماڵێكە ،تا ئەو ئاژەاڵنەی تێدا بهێڵینەوەو خزمەت بكرێت ،لەهەوڵی چارەسەركردنی ئەوەشداین” .توانا ئەمین وای وت ،كە بۆ كەمپینەكە دیداری لەگەڵ وەزیرەكانی كشتوكاڵ‌و خوێندنی بااڵو پەروەردە كردووە. رەنگە ئەم خەمەی توانا ئەمینو كەمپینەكەشی سارێژ بكرێت ،لەگەڵ هەوڵەكانی ئەواندا ،حكومەتیش لەڕێگەی ڤێتەرنەری شارەكانەوە هاوكاری خۆی پیشانداوە ،تا چیتر ئاژەڵی بێالنە نەهێڵرێتو جێگەیەكیان بۆ دابین بكرێت. شااڵو عارف ،پزیشكی ڤێتەرنەری لە فەرمانگەی ڤێتەرنەری سلێمانی بە “زەمەن”ی وت“ :ماوەی مانگێگ دەبێت لەگەڵ لیژنەكانی قایمقامیەتو شارەوانی سلێمانی كۆبوینەتەوە، تا جێگەیەك وەك شێڵتەر دیاری بكرێت بۆ ئاژەاڵنی بێالنە ،ئەوەی كاری ئێمەش دەبێت خزمەتگوزاری ڤێتەرنەری پێشكەش بكەین”. شااڵو عارف ،باسی لە رێكارەكان كرد‌و وتی“ :رێگری دەكرێت لە زیادبوونی ئاژەڵی بێالنە لە رێگەی دەرزی لێدان ،پاشان
چارەسەری ڤێتەرنەریشیان بۆ دەكرێت وەك بەكارهێنانی دەرزی ئەنتی بایۆتیك ،تاوەكو ئەو نەخۆشیانەی وەرزینو دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ لەو ئاژەاڵنەوە لەناوببرێن”. بەپێی رێوشوێنەكان شارەوانیش ئەركی دابینكردنی خۆراكی پێویست بۆ ئەو شێڵتەرە دابین دەكات ،كە ئاژەڵە بێالنەكانی لێدەبێت ،لە رێگەی پاشماوەی خۆراكی زیادەی چێشتخانەو كەبابخانەو جێگەكانی دیكە. لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر سەگو ئاژەڵی بێالنە لەناو شار‌و شارۆچكەكاندا هەنو زۆرجار ئەشكەنجە دەدرێن ،لە پاڵ ئەوەشدا چەند ساڵێكە رێكخراو یاخود كەسانی خۆبەخش باوەشی میهرەبانیان بۆ بەشێك لە ئاژەڵەكان بە تایبەت سەگ كردووەتەوە. رێكخراوی ئاژەڵدۆستانی كوردستان ماوەی دوو ساڵە لە شاری هەولێر دامەزراوە ،ڕۆژی شەممەی ڕابردوو كەمپینی بەخشینی سەدو پەنجاو سێ سەگی بێالنەی ڕاگەیاندو داوایكرد ئەو كەسانەی ئارەزوو دەكەن سەگ بەخێو بكەن لەماڵەكانیاندا پەیوەندیان پێوەبكەن. ئاشتی فەلەكەدین كاكەیی ،بەڕێوەبەری شێڵتەری رێكخراوی ئاژەڵدۆستانی كوردستان، بۆ “زەمەن” وتی“ :تائێستا 50هاواڵتی لە جێگە جیاجیاكانی كوردستانەوە پەیوەندیان پێوەكردووین ،تا ئەو ئاژەاڵنە وەربگرن‌و بەخێویان بكەن ،كە سەرجەمیان سەگنو ماڵی كراون”. ئاژەڵەكان لەدوای شوشتنیان سەرجەمیان دەرزیان لێدراوە ،تا میكرۆب‌و ڤایرۆس نەگوازنەوە بۆ مرۆڤ ،تا جارێكی دیكە بێچوویان نەبێت ،ئەمە سەرەڕایی ئەوەی ئەو ئاژەاڵنە ژمارەیەكیان بێچوونو تەمەنێكی كەمیان هەیە. سەرجەم ئاژەڵەكان لە رێكخراوی ئاژەڵدۆستانی كوردستان ،لە ماڵێكدا لە قەفەزدا ڕاگیراون‌و ڕۆژانە ئەو خواردنانەیان پێدەدرێت ،كە تایبەتە بەتەمەنی ئاژەڵەكان، جارێكی دیكە ناهێڵرێت بچنەوە سەر شۆستەو شەقامەكان بێالنە بمێننەوە ،تا نەبنە هۆكاری دڵەڕاوكێ‌و نێگەرانی بۆ هاواڵتیان ،چیتر سوكایەتیشیان پێنەكرێت لەالیەن مرۆڤەوە. ئاشتی كاكەیی ،دەڵێت :ئەو هاواڵتیانەی داوای سەگیان لێكردووین ژن‌و پیاو و كوڕ‌و كچیان تێدایە ،بەاڵم زۆرینە خەڵكی گوندەكانن، كە بۆ پاراستنی ماڵ‌و مەڕومااڵت بەكاری دەهێننو سوودی لێوەردەگرن”.
ماددەی هۆشبەر ئاشكرا بكەو خەاڵتێك وەربگرە بڕگەیەكی‌یاسای‌ماددە‌هۆشبەرەكان‌بە‌مەترسی‌دادەنرێت
زەمەن بڕگەیەكی پرۆژەی یاسای “ماددە هۆشبەرەكانو كارتێكەرە عەقڵییەكان” بە مەترسی دەزانرێت بۆ سەر ئاشتی كۆمەاڵیەتی، كە خەاڵتی دیاریكردووە بۆ ئەو كەسانەی شوێنی ماددە هۆشبەرەكانو بازرگانەكان ئاشكرا دەكەن. هەفتەی رابردوو بەدەنگی 88پەرلەمانتار، پڕۆژەیاسای (ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكانی لە هەرێمی كوردستان -عێراق) پەسەندكرا كە لە 5٢ماددە پێكدێت. یەكەمین پڕۆژەیاسایە لەالیەن كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمان كرا ،تێیدا بەكارهێنەران و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و سزاكانیان لە یەكتر جیاكراوەتەوەو بەشێوەیەكی گشتیش سزای بۆ تاوانەكانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكان قورس‌تر كراون‌و خەاڵتی بۆ ئەو كەسانە دیاریكردووە زانیاری لەسەر هەبوونی مادەی هۆشبەر بدەن بە الیەنی پەیوەندیدار. لە بڕگەی سێی مادەی 43دا ،هاتووە “ئەو كەسەی زانیاری لەسەر بوونی مادەی هۆشبەر دەدات لە %40ی ئەو خەاڵتە وەردەگرێت ،كە بۆ ئەو الیەنە دیاریكراوە دەستبەسەر مادەكەدا دەگرێت ،ئەو الیەنەی دەستدەگرێت بەسەر یەك كلیۆگرام مادەی هۆشبەردا بەبڕی یەك ملیۆن دینار خەاڵت بكرێت ،ئەگەر خاوەنی مادەكەش دەستگیر بكات خەاڵتەكەی بۆ دەكرێت بە دوو هێندە”. شاخەوان ڕەئوف سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان لە پەرلەمانی كوردستان ،بۆ “زەمەن” وتی“ :زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان لەسەر خەاڵتی ئەو كەسانەی زانیاری دەدەن لەسەر هەبوونی مادەی هۆشبەر لە جێگەیەكی ناوخۆی هەرێم‌و ئەو كەسانەی بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە دەكەن
رێككەوتوون”. بەپێی پرۆژەكە دەبێت حكومەت خەاڵتەكە بدات‌و بەالی پەرلەمانتارانیشەوە كارێكی باشەو هانی خەڵك دەدات بۆ بەگژداچوونەوەی ماددەی هۆشبەر. دانانی ئەم خەاڵتە لەكاتێكدایە چەند ساڵێكە هۆشداری دەدرێت لە باڵوبوونەوەی زیاتری ماددەهۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێم، لە سااڵنی رابردوودا پێنج بۆ شەش هەزار كەس لە هەرێم لەسەر بەكارهێنانو بازرگانی بە ماددەی هۆشەبەر دەستگیركراون ،لەمساڵیشدا
لە شاری هەولێر نزیكەی هەزار كەس دەستگیر كراون‌و ساڵی رابردووش لە شاری سلێمانی ٢50 كەس لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیركراون، لەمساڵیشدا ٢91كەس دەستگیركراون. عەمید جەالل مینەبەگ ،بەڕێوەبەری ماددە بەرەنگاربوونەوەی بەڕێوەبەرێتی هۆشبەرەكان لە پارێزگای سلێمانی ،لەگەڵ دانانی خەاڵتدا نیە بۆ ئاشكراكردنی بازرگان یاخود مادەهۆشبەرەكانو لەوڕووەشەوە راوێژیان پێنەكراوە. لەبارەی هۆكارەكەشەوە وتی“ :كێشەی زۆری كۆمەاڵیەتی لێدەكەوێتەوە ،دەبێت خەڵك هانبدرێت مادەی هۆشبەر بەكارنەهێنێت ،ئەو
كەسانەی مادەی هۆشەبەر بەكاردەهێنن نەخۆشن، دەبێت سەنتەرێك هەبێت بۆ چارەسەركرنی ئەو كەسانەی مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنن”. بەالی عەمید جەاللەوە كردنەوەی سەنتەرێك بۆ چارەسەری ئالودەبووان چارەسەرە نەك خەاڵت ،وتی“ :كەسانێك هەن بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن پێنج بۆ شەش جار دەستگیرمان كردوون ،دوو هەزار كەسمان لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیركردووە ،یەك كەسیان چاك نەبوون هەمووی دووبارەو چەند بارە چوونەتەوە سەر بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر ،ژن‌و پیاویان تێدایە تەمەنیشیان جیاوازە پێویستە سەنتەرێك هەبێت بۆ چارەسەركردنی ئەمانە”.
دەروون نیگا
گۆشەیەكی دەروونیی ،پەروەردەیی ،كۆمەاڵیەتییە د .سەمەد ئەحمەد* هەفتانە دەینووسێت
فرۆید‌و گەشەی كەسێتی مرۆڤ سیگمۆند فرۆید ،پزیشك‌و زانایەكی دیاری بواری سایكۆلۆژییە ،دامەزرێنەری قوتابخانەی دەروونشیكارییە. فرۆید‌و الیەنگرانی تری ئەم قوتابخانەیە ،سەبارەت بە ناسین‌و چییەتی مرۆڤ ،لەهەرشتێك زیاتر چەختیان لەسەر باری هەڵچوونیو خەونو خەیاڵو غەریزەكانی مرۆڤ كردووەتەوە، چونكە لەو بڕوایەدان كە ئەمانە ئاوێنەیەكنو دۆخی راستەقینەی ناخ‌و باری دەروونیو چییەتی مرۆڤ دەخەنەڕوو. فرۆید پێش ئەوەی ناسنامەی زانای پێببەخشرێت ،پزیشك بوو و پسپۆری لەكۆئەندامی دەماری ناوەندیدا هەبوو ،كاتێك لە نۆرینگەكەی خۆیدا نەخۆشێكی دەپشكنی ،هەوڵدەدا لەڕێگەی پرسیاركردنەوە ،لەباری دەروونیو هەڵچوونی نەخۆشەكە تێبگات ،دواجاریش هەر لەم رێگەیەوە هەوڵی چارەسەركردنی دەردەكەی دەدا .بەمشێوەیە قوتابخانەی دەروونشیكاری ناو و ناوبانگێكی زۆری پەیداكرد ،هەر لەسەر دەستی فرۆید‌و الیەنگرانی قوتابخانەی دەروونشیكاری ،زانستی دەروونی ،چەند هێندەی تر گرنگی پێدراو بایەخی زیاتری پەیداكرد .كاتێك ئەمە دەڵێین ،دەبێت ئەوەش بخەینەڕوو كە لەئاستی زانستی‌و ئەكادیمدا ،هەموو بۆچوونەكانی فرۆید‌و هاوڕێكانی ،بەتایبەتی سەبارەت بەبابەتی غەریزەی سێكس نەك هەر پەسەند نەكران، بەڵكو زۆر بەتوندی رەخنەیان لێ‌گیراو رەتكرانەوە .تەنانەت بەشێكی زۆری قوتابییەكانی فرۆید ،دژی بۆچوونەكانی مامۆستاكەی وەستانەوەو لەقوتابخانەكەشی هاتنە دەرەوەو قوتابخانەی تایبەت بەخۆیان دامەزراند ،لەوانە :ئەلفرێد ئادلەرو ئەریك فرۆم و یۆنگو چەندین زانای تر. سەبارەت بەگەشەی كەسێتی مرۆڤ ،فرۆید ئەوەی خستەڕوو كە كەسێتی مرۆڤ بەسێ قۆناغدا تێدەپەڕێت‌و گەشە دەكات .بەمشێوەیە: قۆناغی یەكەم :ئەوكاتەیە كە مرۆڤ لەدایك دەبێت، هێشتا نەبووە بەبوونەوەرێكی كۆمەاڵیەتی ،زمانی نەپژاوە، عەقڵیشی گەشەی نەكردووە ،لەبری ئەمانە ،مرۆڤ بونەوەرێكی بایۆلۆجییەو تەنها غەریزەكانی لەكاردانو هەر بەم هۆیەشەوە دەمێنێت‌و نامرێت .لەم قۆناغەدا ،بەشی یەكەمی كەسێتی مرۆڤ لەدایك دەبێت ،كە بریتییە لە (ئەو)( .ئەو) بەمانا فرۆیدییەكەی بریتییە لەكانگای حەزەكانی مرۆڤ ،چونكە نەعەیبە دەزانێت ،نەدەزانێت گوناه چییە ،نەسەر لەچاكەو خراپەو تاوان‌و رق‌و خۆشەویستی‌و میهرەبانی‌و سۆزداری‌و.. هتد ،دەردەكات ،لەبری ئەمانە تەنها لەخەمی دابینكردنی پێداویستییە غەریزەییو فیسیۆلۆجییەكانی وەك خواردن‌و خواردنەوەو رزگاربوون لەپاشەرۆو خەو دایە ،هەموو ئەمانەش لەگەڵ لەدایكبوندا لەدایك دەبن ،واتا دەستخراو نین ،بەڵكو خۆڕسكن .لەدوای ئەمە ،قۆناغی دووەم دێت :كاتێك مرۆڤ گەورەتر دەبێت ،زمانی دەپژێت ،عەقڵی گەشە دەكات، لەڕێگەی پرۆسەی پێگەیاندنی كۆمەاڵیەتییەوە ،باش‌و خراپ لەیەك جیادەكاتەوە ،ئینجا بەشی دووەمی كەسێتی لەدایك دەبێت كە بریتییە لە (من)( .من) لەڕوانگەی فرۆیدەوە بریتییە لەدابو نەریتو كەلتوری كۆمەڵگە .بێگومان پەروەردە بەرهەمهێنەرو رەوڕەوەو وەگەڕخەرو دروستكەری داب‌و نەریتو كەلتوری هەر كۆمەڵگەیەكە ،بۆیە بەگۆڕینی شێوەو شێوازی پەروەردەكردن ،داب‌و نەریتو كەلتورەكانیش گۆڕانیان بەسەردا دێت‌و وەكو خۆیان نامێننەوە. لەدوای ئەم دوو قۆناغە ،كاتێك مرۆڤ باشتر‌و زیاتر ژیان ئەزموون دەكات ،الیەنی ئایدیاڵیو ویژدانی پێدەگات ،ئینجا بەشی سێیەمی كەسێتی لەدایك دەبێت كە بریتییە لە (منی بااڵ)( .منی بااڵ) بەمانا فرۆیدییەكەی بریتییە لە پێگەیاندنی الیەنی ویژدانی ،كە پێگەكەی لەسەرووی عەقڵەوەیەو گوزارشت لەئایدیاو بەها بااڵكانی مرۆڤ دەكات. فرۆید لە تیۆرەكەی خۆیدا ئەوە دەخاتەڕوو كە ناكۆكی‌و نەیارییەكی توند لەنێوان (ئەو)و (منی بااڵ)دا هەیە ،بۆیە نەك هیچ حیسابێك بۆ یەكتری ناكەن ،بەڵكو هەریەكەیان هەوڵدەدات خواست‌و حەزو پەیامی ئەویتر لەناوبەرێتو دەروونی مرۆڤ بۆخۆی كەمەندكێش بكات .فرۆید لەوبڕوایەدایە كە نائارامی‌و پەشێویو تێكچوونی باری دەروونی مرۆڤ، بەرئەنجامی ئەو ملمالنێیەیە كە (ئەو)و (منی بااڵ) لەناخی مرۆڤدا دروستیان كردووە. فرۆید ئەوە بەیان دەكات كە چارەسەری ئەم كێشەیە لەدەستی (من)دایە ،چونكە تەنیا (من) دەتوانێت هاوسەنگی لەنێوان ئەو دوو نەیارەدا دروست بكات ،ئەویش ئەوكاتەیە كە (من) بتوانێت ببێتە ناوبژیوانێكی دادپەروەر بۆ هەردوو (ئەو) و (منی بااڵ). فرۆید دەڵێت :هەركاتێك (من) بەتەنها رووی لە (ئەو) كرد‌و حەزو ئارەزووەكانی بەدیهێناو پشتی لە (منی بااڵ) كرد‌و گوێی بەپەیامەكانی نەدا ،یان بەپێچەوانە هەڵوێستی نواند ،واتا (من) نەبووە ناوبژیوانێكی دادپەروەر لەنێوان (ئەو)و (منی بااڵ) ،باری دەروونی مرۆڤ تێكدەچێت ،پەشێوو نائارام دەبێت. لەپەراوێزی ئەم چەند دێڕەدا پێویستە ئەوە بخەینەڕوو كە ملمالنێو نەیاری نێوان (ئەو)و (منی بااڵ) بەمانا فرۆیدییەكەی، بەشێكە لەسروشتی مرۆڤ ،هەر ئەمیشە مانای بەژیان بەخشیوە ،بەنەمانی ئەم ملمالنێیە ،مانایەك بۆ مرۆڤ وەك ئەوەی هەیە نامێنێتەوە. * پسپۆر لەبواری پەروەردەو دەروونناسی
�� ڵ���ە ڵ��گە
14 یادەوەریی پزیشکێک
د .هەڤین کەمال هەفتانە دەینووسێت
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
ئاوارەكان كوردستان جێناهێڵن
بەشێکیان دووبارە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێم گومان دەكرێت بۆ دەنگدان بەكاربهێنرێن
دالرام دالرام ،لەبەردەم ئاوێنەکەدا وەستاو تەماشایەکی خۆیکرد، دەستێکی هێنا بەسەر قژیدا و لەدڵی خۆیدا وتی“ :چ هەستێکی سەیرە مرۆڤ هیچ موویەکی قژی پێوە نەمێنێت ! هەستێکە نا‌توانیت بزانیت چۆنە تاوەکو خۆت کەچەڵ نەبیت”. هەمووی ساڵێک بوو تووشی ئەم نەخۆشیە بوو بوو ،جگە لەئازار و ئەشکەنجەی نەخۆشیەکە ،شێوەی ڕووخساری زۆر گۆڕابوو ،چیدی کچە دڵخۆشەکەی جاران نەمابوو. گەشتە بەردەم دەرگای کلینیکەکە ،پێش ئەوەی بچێتە ژوورەوە لە پەنجەرەکەوە سەیرێکی ناوەوەی کلینیکەکەی کرد ،بینی قەرەباڵغ بوو خەڵکەکان بە بێدەنگی دانیشتبوون چاوەڕێیان دەکرد .شەرمێک دایگرت و بیری کردەوە :ئێستا چۆن بەبەردەمی ئەو هەموو خەڵکەدا بڕواتە ژوورێ؟ دەبێت هەموو سەیری نەکەن؟ دەبێت هەست بکەن ئەم کەچەڵە؟ دوای چەند خولەکێک لە دوودڵی بڕیاریدا بڕواتە ژوورێ ،بەرەو ڕووی سکرتێرەکە ڕۆیشت ،سکرتێرەکە بە بینینی خەندەیەکی کرد‌و وتی :بەخێر بێت دکتۆر چاوەڕێتە . هەر بەبینینی پزیشکەکەی دەموچاوی گەشایەوە ،ماوەی ساڵێک بوو ئەو پزیشکە بوو بوو بەنزیکترین کەس لەژیانیدا ،ئاگای لەهەموو شتێکی بوو ،لە بیرکردنەوەکانی ،ترسەکانی ،ئازارەکانی ،بگرە لە هەناسەکان و لێدانی دڵیشی“ .ئاخر وایە هەندێکجار پزیشکەکان دەبن بە سندوقی ڕەشی نەخۆشەکانیان ،هەموو نهێنیەکانیان الی ئەوان دەڵێن”. پزیشکەکە دەستی خستە سەرشانی و وتی :ئێستا پێم بڵێ چۆنی؟ دکتۆر گیان هیچ باش نیم ،ئازارم زۆر زۆرە ،بەهیچ جۆرێک خەومنیە ،هەست دەکەم هەموو ڕۆژێک هەنگاوێک لەمردن نزیکدەبمەوە. پزیشکەکە بە چاوێکی غەمناکەوە لەپشت چاویلکەکەیەوە سەیرێکی کرد‌و هەستا بۆ الی مێزی پشکنینەکە. دوای نیو سەعات لە گفتوگۆ‌و پشکنین ،بە بێدەنگی لەسەر مێزی پشکنینەکە هاتەخوارێ و لەسەر کورسیەک دانیشت ،بە دەنگێکی لەرزۆکەوە پرسی: دکتۆر ،دەتوانم پرسیارێک بکەم؟پزیشکەکە لەنووسین وەستاو بەنەرمی ڕوانیە قواڵیی چاوەکانی و وتى: فەرموو دکتۆر ،من هەمیشە پرسیارێک لەمێشکمدا دێت و دەچێت ،زۆربیری لێدەکەمەوە ،بیر لەوەدەکەمەوە ،باشە ئەو فرمێسکانەی نایەنە خوارێ دەبێت بڕۆن بۆ کوێ؟ لەناخمانا دەبن بە چی؟ من ناتوانم فرمێسک بڕێژم ،دەمەوێت بگریم و هاوارکەم ،کەچی فرمێسکەکانم نایەنە خوارێ. پزیشکەکە بزەیەک گرتی و بەغەمباریەوە سەیرێکی کرد و دوای ساتێک بێدەنگ بوون ،بە هێمنیەوە وتی: پرسیارێکی سەیرە ،من وامزانی پرسیاری نەخۆشیەکەتم لێدەکەیت ،لەڕاستیدا نازانم بڵێم چی ! -باشە من بۆ دەبێت وابژیم؟ من بۆ دەبێت بەرگەی ئەو هەمووئازارە بگرم ،کەڕۆژێک بێت هەر بمکوژێت ئەم دەردە! -نا وانیە ،زانست ئێستا پێشکەووتوەو زۆربەی جۆرەکانیشێرپەنجە چارەسەری هەیە ،بێ‌ئومێد مەبە .لەبیرتبێت زۆربەی کەسە ناودارەکانی جیهان بەدەست نەخۆشیی درێژخایەنەوە نااڵندویانە، لەگەڵ ئەوەش ئەو کارە مەزنانەیان ئەنجامداوە ،نابێت بێ هیوا بیت، نەخۆشی مرۆڤ ناکوژێت ،بێهیوایی ڕۆحی مرۆڤ دەکوژێت و دەیکات بە جەستەیەکی بێسوود. -خۆزگە وادەبوو ،دکتۆر ،خۆزگە چاکدەبوومەوەو ڕۆژێکم بەبێئازار بەسەر دەبرد . پزیشکەکە نەیدەزانی چی بڵێ ،لە ڕووی زانستەوە شێرپەنجەکەی ئەو جۆرێکی خراپ بوو ،بەهەموو الشەیدا باڵوبووبووە ،بەاڵم نەشیدەویست بێئومێدی بکات ،دەیویست هیوایەکی بداتێ ،بۆ ئەوەی ئەو ماوە کورتەی مابووی لەم ژیانە بە ئارامی و هێمنی تێپەڕێنێ . پزیشکەکە ویستی کەمێک دڵخۆشیکات و بیدوێنێت ،هاتە بەردەمی و دەستەکانی خستە ناو دەستیەوە: باشە تۆ پێم بڵێ ئێستا ،ئەگەر چاک بوویتە چیم بۆ دێنی؟ -دکتۆر بەس وەکو جارانم لێبێتەوە ،بتوانم ئیشەکانم بکەمەوە،بڕیارمداوە کولێرەت بۆ بکەم بەدەستی خۆم ،ئاخر تۆ نازانی کولێرەی من چ تامێکی هەیە ! -دەی زۆر چاکە ،ئەوا من چاوەڕێی ئەو کولێرەیەم ،ئینجائێستا پێم بڵێ :ئاواتت چییە دالرام؟ حەزت لە چییە ،من بتوانم بۆت بکەم؟ دکتۆر دەزانی ئاواتم چییە؟ئاواتم ئەوەیە ،شێرپەنجە ببێت بە مرۆڤێک و تووشی شێرپەنجەببێت ،هەموو ئەو ئازار و ناڕەحەتیانەی بچەشتایە کە ئێمە دەیچێژین ،بۆ ئەوەی کەمێک لە ئازارەکانمان تێگەشتایە .زیاتریش حەزمدەکرد شێرپەنجە بە شێرپەنجە بمردایە ،بۆ ئەوەی چیدی کەسی تر ئازاری نەچەشتایە . روونکردنەوە ئەم گۆشەیە چیرۆکی ڕاستەقینەی خەڵکە ،دکتۆر هەڤین کەمال هەر جارەو چیرۆکى کەسێک دەگێڕێتەوە ،بۆ ئەوەی ئەتەکێتی پزیشکیی ڕابگیرێت ،کە نابێت نهێنی نەخۆشەکانى الی کەس بدرکێنێت ،بەناوى خوازراوەوە چیرۆکەکان دەگێڕێتەوە ،بەاڵم سەرجەمیان راستەقینەن و بە زمانێکى ئەدەبى دادەڕێژرێنەوە.
سەرچین ساڵح دەستگیرۆیی رێكخراوەكانو لەباری دۆخی هەرێم بۆ ژیانێكی شایستەتر لە زێدی خۆیان ،گەرانەوەی ئاوارەكانو چۆڵكردنی هەرێمی كوردستانیان قورستكردووە ،ئەمەش لەالیەك بوون بە بار بەسەر حكومەتو داهاتی هەرێمەوە لەالیەكی ترەوە گومان دەكرێت بۆ “دەنگدان” بەكاربهێنرێن بە تایبەت لە سنوری هەولێرو دهۆك. ساڵی 2014داعش دەستی بەسەر پارێزگەكانی نەینەواو سەاڵحەدین و ئەنبار و زۆرێك لە ناوچەكانی دیالە و باشووری كەركوكدا گرت ،زیاتر لە ملیۆنێك و 400هەزار كەسی ئەو ناوچانە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون‌و لە شار‌و شارۆچكەو كەمپەكاندا نیشتەجێبوون ،ئامارەكانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەریدەخەن لەو ژمارەیە 600هەزاریان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان‌و 787 هەزار و 361كەسیان لە هەرێمی كوردستان ماون. بەپێی ئامارەكانی ناوەندەکە ،ملیۆنێك‌و 50هەزارو 317 ئاوارەو پەنابەر لە هەرێمی كوردستاندایە ،لەو ژمارەیە 787 هەزارو 361كەسیان ئاوارەنو 267هەزارو 950كەسیان پەنابەرن ،لەساڵی 2019دا 28هەزار ئاوارەو پەنابەر هاتونەتە هەرێم كە 19هەزارو 825كەسیان پەنابەرو هەشت هەزارو 794كەسی تر ئاوارەنو دوای گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان دووبارە گەڕاونەتەوە هەرێم15 ،هەزارو 154 كەسیش هەرێمی كوردستانیان بەجێهێشتووە كە ئاوارەو پەنابەران. هۆشەنگ محەمەد ،بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكان لە وەزارەتی ناوخۆ بە “زەمەن”ی وت: “مەترسی ئەمنی‌و نەبونی بەرنامەیەك لەدوای گەڕانەوەیانو نەبونی سەرچاوەی بژێوی‌و نەبوونی خزمەتگوزاریی هۆكاری گەڕانەوەی ئاوارەكانن ،دووبارە گەڕانەوەیشیان بارگرانی زیاتر دروست دەكەن لەبەرئەوەی كاتێك دێنەوە وەك ئاوارەی تازە هیچیان پێنیەو پێویستیان بە هەموو پێداویستیەكە”. زیاتر لە 208هەزار كەس لە ئاوارەكان لە كەمپەكاندا دەژین ،ئەوەش دەكاتە رێژەی لە سەدا %20كە دابەشبوون بەسەر 28كەمپدا لە پارێزگاكانی هەولێر ،دهۆك و
سلێمانی ،لەگەڵ 268هەزار و 950پەنابەری واڵتانی سوریا ،توركیا ،ئێران و فەلەستین. ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان %40لە عەرەبی سونە، %30لە ئێزیدی%13 ،لە كورد%7 ،لە كریستیان و %10ی دیكەش لە توركمان ،شیعە ،شەبەك و ئەرمەنی پێكهاتوون. وەك لە ئامارەكانی ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەكاندا هاتووە ،خەرجی داواكراوی رۆژانەی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە دوو ملیۆن و 700هەزار دۆالر، ئەوەش بۆ مانگێك زیاتر لە 81ملیۆن ،لە ساڵێكیشدا ئەو خەرجییە زیاتر لە 982ملیۆن دۆالر دەكات. ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان ،لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە 212 ،رێكخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە نێویاندا ئاژانسەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان وەك هاوبەشی مرۆیی لە دۆسیەی ئاوارەكاندا كاردەكەن و زۆرینەیان دەكەونە پارێزگای هەولێر. عەتا عەزیز ،سەرۆكی رێكخراوی یاو بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بە “زەمەن”ی وت“ :گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆناو كەمپی ئاوارەو پەنابەرانی سنوری سلێمانی‌و گەرمیان وەستاوە ،لەبەرئەوەی جێگە نیەو زیادكردنیش وەستاوە مەگەر لە حاڵەتێكدا زەواجبكەن لەنێوخۆیاندا خێمەی زیادەیان پێبدرێت ،بۆیە ئەوانەی دەگەڕێنەوە روودەكەنە قەزاو ناحیەكانو خان‌و بەكرێ دەگرن”. وتیشی“ :لەسنوری هەولێرو دهۆك جێگە زۆرەو مامەڵەیەكی جیاواز لەگەڵ ئاوارەكان دەكرێت ،مادیی‌و مەعنەوییەن سودیان لێوەردەگرن ،دوورتر‌و وردتر لە ئیشەكە دەڕوانن وەك سنوری سلێمانی نیە ،لە داهاتوودا بۆ دەنگدان بەكاریان دێنن ،هەم راكێشانی رێكخراوەكان سودیان لێوەردەگرن”. سەرۆكی رێكخراوی یاو ئاماژەی بەوەكرد ،ئاوارەكان لەبەرامبەر سودەكانیان بوون بە بارگرانی بەسەر حكومەتەوە هەر لە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی وەك كارەباو ئاو تەندروستی تا دەگاتە پاراستنیان ،جگە لەوەش بەشێكیان تووشی الدانی كۆمەاڵیەتی بوون فێری دزی‌و مادەی هۆشبەربوون. هۆكاری وابەستەبونی ئاوارەكانی بەهەرێمەوە بۆ ئەوەگەڕاندەوە ،لێرە ژیانی شایستەتریان دەستدەكەوێتو زیاتر لە ئاسایشدان ،هەیانە لە ناوچەی خۆیان خوێنكەوتوەتە نێوانیانەوە ،زۆریان هەیە لە پارێزگاكانی ناوەڕاست‌و خوارو فەرمانبەرە بەاڵم خێزانەكەی لێرەیە.
کەس گوێ بە تەندروستیى کەمپی بێرسڤ نادات میهڤان مەجید -زاخۆ کەمپی بێرسڤ لە زاخۆ کە زیاتر لە هەزارو 700خێزانى ئاوارەى تێدایە کێشەى تەندروستى هەیەو ئەوەش گرفتى بۆ دانیشتوانەکەى دروستکردووە. لەناو کەمی بێرسڤ دوودا 1734خێزانى ئاوارەى خەڵکى شنگال و موسڵ نیشتەجێن ،کۆى گشتى دانیشتوانەکەى هەشت هەزار و 996کەس دەبێت. خێر‌و سلێمان دانیشتویەکی کەمپی بێرسڤ دووە ،بۆ “زەمەن” باسی خراپى دۆخی تەندروستی ناو کەمپەکەى کرد‌و وتى“ :دوای رزگارکردنی شاری موسڵ بەگشتی خزمەتگوزاری لە کەمپەکە کەمبوەتەوە ،لە رووی تەندروستیشەوە کێشەى کەمی دەرمان و پزیشکمان هەیە ،هەر پشکنینێکیشمان بوێت لە ناو کەمپەکەدا نیە”. بە گوێرەی رێنمایی تەندروستی جیهانی دەبێت لەناو ئاوارەکان و پەنابەرەکاندا گرنگیەکی زۆر بە کەرتی تەندروستی بدرێت. عەزیز رەشۆ ئاوارەیەکی تر‌ى ناو کەمپەکەیە وتى“ :لەناو بنکەی تەندروستی کەمپەکەدا چارەسەری نەخۆشی ددان و ئامێری پشکنینی سۆنەریش نیە ،خۆزگە بەرپرسانى حکومەت جارێک بۆ وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی سەردانی یەکێک لەم کەمپانەیان دەکرد بۆ ئەوەی لە تەندروستی ئێمە ئاگاداربن. لە سنوری قەزای زاخۆ نزیکەی 120هەزار ئاوارەو پەنابەر هەن کە زۆربەى ئێزدین و دواى رزگارکردنى ناوچەکانیشان بەهۆى ملمالنێ سیاسیەکانەوە ناتوانن بگەڕێنەوە. ماهر مشۆ بەڕێوەبەری کەمپی بێرسڤ دوو ،بە “زەمەن”ی رایگەیاند :سەبارەت بە کەمی خزمەتگوزاری تەندروستی هیچ پالنێکیان نیە ،چونکە چەندینجار ئاگاداری الیەنی پەیوەندیدار کردووە ،بەاڵم تا ئێستا هیچ وەاڵمێک نەبووە. وتیشى“ :لەناو کەمپدا کێشەی کەمی دەرمان هەیەو پێویستیشمان بە 3پزیشک هەیە “.
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
13
داڤۆس؛ سیاسەتی جیهان بە تامی ئابووری
د.نیاز‌نه‌جمه‌دین*
نامۆبوونی بەکاربەر
ڕەوا بورهان لە سەیرانگایەکی دڵڕفێنی بچکۆالنە لە قەدپاڵی زنجیرە چیاکانی ئاڵپی سویسرا، هەموو ئەوانە کۆدەبنەوە کە ئابووری جیهان ئاڕاستە دەکەن و لێیەوە سیاسەتی جیهان دادەڕێژن. سااڵنە زیاتر لە ٢٥٠٠کەسایەتی سیاسی گەورەی جیهان ،سەرۆکی دەوڵەت و حکومەت ،وەزیری ئابووری و بازرگان و بزنسمانەکان ئەو گەورە کۆمپانیایانەی کە داهاتی سااڵنەیان لە سەروو ملیارێک دۆالرەوەیە لەوێدەبن ،ئەوان بە تەنها نین بەڵکو ئەستێرەکانی سینەماو میوزیک و بیریارە ناسراوەکانی دنیاشیان لەگەڵدایە. بیرۆكەی ئەم مونتەدایە لەالیەن مامۆستایەكی ئابووری بەڕەگەز ئەڵمانییەوە داڕێژراوە ،كە ناوی كاڵوس شواب بوو. شواب لە 1971دا مونتەدایەكی بچوكی بۆ بزنسمانە ئەوروپییەكان دامەزراند ،بەاڵم لەگەڵ تێپەڕینی کات و دوای رووخانی بلۆكی رۆژهەاڵتو كۆتاییهاتنی جەنگی سارد‌و پاشان رووداوی 11ی سێپتێمبەر، بازنەی چاالكی ئەم مونتەدایە بە ئەندازەیەك بەرفراوان دەبێت كە دیارترین‌و ناودارترین نوخبەی ئابووری‌و سیاسیی‌و فكر‌و هونەرو زانستی ئەمڕۆی جیهان لەخۆدەگرێت. لەوێ گەنگەشەی ئابووری دەکرێتو هێزی ئابووری بە تەواوی خۆی نمایش دەکات ،کە چۆن دەتوانێت سیاسەتی جیهان ئاڕاستە بکات ،ئەگەرچی کۆبوونەوە سیاسییەکان لە پەراوێزدا دەکرێن ،بەاڵم سیاسەت بە پاڵنەری ئابووری تێمای سەرەکی گفتوگۆکانی داڤۆسە. ئەم رووداوە گەورەو گرنگە رایگشتی جیهانی كردووە بەدوو بەشی دژ بەیەكەوەو هەندێک داڤۆس بە قیبلەگای موریدەكانی گڵۆباڵیزم دادەنێن ،ئەو موریدانەی سەرسەختانە داوای سڕینەوەی سنوورەكانو دەرگا خستنە سەر پشتی بازاڕەكان دەكەن ،پێیانوایە “چیتر بەرهەمهێنان لە چوارچێوەی واڵت‌و گروپێكدا بێهودەن بەڵكو باشترین رێگە بۆ ئەوەی زۆرترین دەستكەوتو سەرمایەی نەتەوەیی سەریەك بخەیت ،ئەوەیە لەچوارچێوەی تۆڕێكی فراوانی نێودەوڵەتیدا چاالكی ئابووری ئەنجامبدەیت”. ئەوانەی کۆنگرەکە ئەنجام دەدەن پێیانوایە داڤۆس ئەو دەرفەتە بۆ هەمووان دەڕەخسێنێت ،كە بیروڕا بگۆڕنەوەو چاالكی ئابووری خۆیان بەشێوەیەكی كارامەترو بەتواناترو باشتر رێكبخەنو کاری پێکەوەیی بەرفراوان بکەن. لەوێ ئەزموونی چین یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین ئەزموونەکان ،کە بە نموونە دەیهێنرێتەوە ،ئەوان دەڵێن کاتێک چین تێکەڵی سیستمی گڵۆباڵیزمی ئابووری نەبووبوو ،زەخیرەی دراوی نیشتیمانی تەنها ٢٠ملیار دۆالر بوو ،بەاڵم کاتێک بەشداریکرد ئەم ڕێژەیە بۆ سەروو هەزار ملیار دۆالر بەرزبوونەوە ،کە ئەوەش دەرخەری ئەوەیە بەبێ بەشداری لە ئابووری هاوبەشدا، گەشەکردن ئەستەمە. رەخنەگرە لەبەرامبەریشدا سەرسەختەكانی داڤۆس پێیانوایە ئەم جیهانی مونتەدایەكی كۆبوونەوەیە خۆشبەختترینو تەنها بازرگانییەو دەوڵەمەندترین بازرگان‌و سەرمایەدارە گەورەكانی دونیای تیا كۆدەبێتەوە، كە سەردەنێن بەیەكەوەو سەبارەت
کورد لە داڤۆس
ساڵی ٢٠13دوای ٤٢ساڵ لە دامەزراندنی مونتەدای ئابووری ،مەسعود بارزانی کە ئەو ساڵە بڕیاری سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان درابوو ،بە بانگهێشتێک و وەک یەکێک لە 5٠کەسایەتییەکەی کە وەک سەرۆک دەوڵەت و حکومەت کاریگەرییان هەیە بەشداری مونتەدای ئابووری کرد. دوابەدوای ئەوە دەرگای داڤۆس بۆ سەرکردەکانی کورد کرایەوە ،لە ساڵی ٢٠1٤و ٢٠1٧شدا مەسعود بارزانی بەشداری داڤۆسی کرد‌و تێیدا لە بارەی دۆخی ناوچەکەوە قسەی کرد. لە ساڵی ٢٠1٨دا ڕێگای شارۆچکە بچوکەکەی سویسرا دەبێتە ڕێگای
نێچیرڤان بارزانیش ،کە پێشتر سەرۆکی حکومەت و ئێستا سەرۆکی هەرێمە ،ئەو لەو ساڵەدا به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی بااڵی هه‌رێم كه له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ،فوئاد حسێن، کە ئێستا وەزیری دارایی و ئابوورى عێراق و ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى پێشووی سامانه سروشتییه‌كان ،فه‌الح مسته‌فا چووە داڤۆس. بۆ ساڵی ٢٠٢٠ش ،سەرۆکی کۆڕبەندی داڤۆس“ ،بۆرگ برێندا” رایگه‌یاند ،تیمێکی بەهێز لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستەوە بەشدار دەبن ،لەناویشیاندا سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیەو باس لە رێکارەکانی هێورکردنەوەی
داڤۆسی 2020
شارۆچکەی داڤۆس
زیاتر لە سێ هەزار کەس ئەمساڵ بەشداری لە داڤۆسدا دەکەن ،کە سێ بەشیان لە گەورە سەرمایەداران و کۆمپانیا گەورەکان پێکدێن و ئەوەی دەشمێنێتەوە کەسایەتی سیاسیی و هونەرمەندانن. بە دوو ڕێگا بەشداری کۆنگرەی داڤۆس دەکرێت ،بەشێکیان ئەوانەن کە داوەتنامەی فەرمییان بەدەست دەگات، ئەوانەی دیکەش دەتوانن بە پێدانی بڕی 6٢3٢3٢دۆالر کە دەکاتە ٤٨٠هەزار پاوەندی بەریتانی بەشداری کۆنگرەکە بکەن. گرنگترین کەسایەتییە سیاسییەکان کە بەشداری تێدا دەکەن ،سەرۆکی ئەمریکا ،دۆناڵد ترەمپ و ئەنگێال مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و هەروەها سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فنلەندا وەک بچوکترین سەرۆک وەزیران تێیدا بەشدارە. هەروەها گەورە کۆمپانیاکانی وەک کۆکاکۆال و گۆڵدمان ساکس و ئەی بی ئێم بەشداری ئەم لوتکە ئابوورییە گرنگە دەکەن. هەروەها ڕێژەی بەشداری ژنان لەمساڵدا بۆ ٪٢٢بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە ،کە بەبەراورد بە ساڵی ،٢٠15بە ڕێژەی ٪1٧بەشداری ژنان لە کۆنگرەکەدا زیاد بووە.
شارۆچکەیەکی بچووک کە دەکەوێتە نزیک ڕووباری الندویسر لە هەرێمی براتیقو لە کانتۆنی گروباندن لە سویسرا، ئەو شارۆچکەیە لە ساڵی 1٢٨٠ی زاینی دروستکراوەو زمانی خەڵکی ناوچەکە ئەڵمانییەو خەڵکەکەی زیاتر بە چارەسەری پزیشکیدا دەناسرێنەوەو بوووەتە هەوێنی چەندین بابەتی ئەدەبی بەهۆی زستانە سەختەکەیەوە. بەشێکی زۆری ئەوانەی بەشداری کۆنگرەی داڤۆس دەکەن لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە بەشداری کۆنگرەکە دەکەن ،هەروەها ئەگەر کۆنگرەیەکی هێندە گەرم نەبێت ،هیچ شتێک ساردی زستان لەبیر دانیشتوانی داڤۆس ناباتەوەو ئەو شارۆچکە بچوکە لە بیر دنیا دەچێتەوە.
بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان خۆیان‌و چۆنیەتی گەورەتر كردنی قەبارەی سەروەتو سامانەكەیان دەدوێن‌و لەگەڵ رابەرانی سیاسیی دەسەاڵتداری جیهانیشدا دەكەونە لۆبیكردنو ئامانجی سەرەكی بەرژەوەندخوازییو كۆبوونەوەكەشیان بەتااڵن بردنی سەروەتو سامانی دونیایە، نەك هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشە
ئابوورییەكانی وەك هەژاری. هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن ،ئەو بەڕێوەبەری كۆمپانیایانەی سااڵنە بۆ داڤۆس بانگهێشت دەكرێن دەرامەتی سااڵنەی هەر یەكەیان لەسەروو ملیارێك دۆالرەوەیەو دەبێت پێشوەختیش بۆ رسوماتی بەشداربوونی سااڵنەیان یەكی 1٠هەزار دۆالر بدەن لەبەرئەوە رێژەی
رۆژهەاڵتی
ناوەڕاست
گرژییەکانی دەکەن. بەگوێرەی یوتیوبی فەرمی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس ،ساڵی ٢٠٠٨کاڵێ بەرهەم ساڵح ،کچی سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق ،وەک ڕۆژنامەنووسێک کە بۆ چەندین میدیای نێودەوڵەتی کاریکردووە لەنێوانیاندا “ڕۆژنامەی گاردیان و بی بی سی” بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆسدا کردووە، بەاڵم بەشدارییەکەی لە ئاستی پانێڵەکانی داڤۆسدا نەبووە ،بەڵکو بەشێک بووە لە پەراوێزی گفتوگۆ سەرەکییەکان کە پانێڵی داڤۆس لە خۆی دەگرێت.
گرنگترین دەستکەوتەکانی داڤۆس کۆنگرەی داڤۆس تا ئێستا چەند دەستکەوتێکی گرنگی هەبووە ،گرنگترین دۆسییە ئەوەیە ،کە ئابووری جیهان نەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە سروشت و هەوڵبدرێت سود لە وزەی خاوێن ببینرێت. هەروەها لە ساڵی 1٩٨٨دا لە پەراوێزی داڤۆسدا تورگت ئۆزال، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتى تورکیا و ئەندریاس باباندروی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەى یۆنان کۆبوونەوە و بەوەش ئەو بەستەڵەکە سیاسییە توایەوە کە لەنێوان ئەو دوو واڵتەدا بوو کە چەندین ساڵ شەڕی یەکتریان کردبوو. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٠دا توانی هاوپەیمانێتییەک دابمەزرێنێت بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و کوتانی مندااڵن بەناوی ،GAVIکە بووەتە هۆی ئەوەی چەندین منداڵ لە نەخۆشی دوور بن.
كۆمپانیای واڵتانی تازە گەشەكردووی بەشدار بوو لەم مونتەدایەدا هەمیشە كەمینەن%39 ،ی بەشداربووانی داڤۆس ئەوروپی‌و %36ی ئەمریكین ،كە كۆی هەمووی دەكاتە %7٥ی بەشداربووانی مونتەداكە .ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەوروپاو ئەمریكا تەنها %17ی كۆی دانیشتوانی گۆی زەوی پێكدەهێنن.
باسی بۆچوونێکی کۆمەڵناس زیگمۆنت باومان(Zygmunt Bauman )2007دەکەم لە کتێبی مەسڕەفکردنی /بەکاربردنی ژیان Consuming .life 2006 بە رای ئەو ،مرۆڤی ئەمڕۆ تووشی دەردێکی رسواکەر بووە ،کە بریتییە لە “بینین” .لەم چەرخەدا مرۆڤ وزە و کات و گوژمە پارەی زەبەالح لە پێناوی ئەوەی ببینرێت ،واتە نەبینراو نەبێ خەرجدەکات. سۆشیال میدیا ،لەناویشیاندا فەیسبووک ،ئەمڕۆ بڕێکی زۆر لە حەزی بینین تێردەکات ،خۆجوانکردن لەڕێی نەشتەرگەرییەوە وێنەیەکی تری ئەم پرۆسەیەیە، يان لەپڕ کچێک دەبینی تەنیا لەپێناوی بینین‌دا ،خۆی رووت دەکاتەوە ،حەزی بینین و ناوبانگ تەنانەت دابەزیوەتە ناو قوتابخانەکان و بەشێکی کاراکتەری منااڵنیش پێکدەهێنێت ،ئەوانیش دەیانەوێ کە گەورەبوون ،یان هەر بە مناڵیی ،ناوبانگ دەربکەن. لەالت سەیرنەبێ بەرپرسی گەورە ببینيت لەپێناوی بینین‌دا بە رێگایەک خۆی دەربخات ،كەسێك “مەڕو بزن” بکات بە قوربانیی بۆ ئەوەی خۆی ببینرێت و بەس، ئیدی هەر بەو شێوەیە. بە رای باومان ،لە قۆناغى پێشوودا کااڵکان بەپێی پێداویستیی بەرهەمدەهاتن، دەبوو حەزو ئارەزووی “سەالمەتیی” تێربکەن .واتە دەبوو کوالیتییەکی باشیان هەبێ ،تەمەن درێژیش بن. بڕوانە ئەو بینایانەی لە ئەوروپا دوو سەد ساڵ تەمەنیانە ،ئێستاش ماونەتەوە، ئەوكات تێركردنی خواست گرنگ بوو ،بەاڵم لە دونیای هاوچەرخدا ،کااڵکان بچوک بوونەتەوەو بچوکيش نوێنەری “جوانیی”یە. کااڵکان خێرا دێن و دەڕۆن خستنەڕوو هەژمونی کردووە و کااڵکان خۆیان دەسەپێنن ،هەزار و یەک ریکالم یارمەتی فرۆشتنی ئایپاید و ئایفۆن دەدات لەمساڵدا ،کەچی ساڵی داهاتوو ڤێرژنی نوێ دێت و هەمان کۆمپانیا ڤێرژنی پێشتر رسوا دەکات. باومان نوسیویەتی :قۆناغی چاخی بەردین قۆناغی بەرهەمهێنان بوو لە دەستەوە بۆ دەم ،بەاڵم قۆناغی سەرمایەداریی قۆناغی زێدە بەرهەم و خەزنکردنە ،قۆناغی داگیرکردنی هەموو سپەیسێکە. لەگەڵ سەرهەڵدانی سەرمایەدارییدا ،بە وتەی کۆلین کامپبێل (Colin ،)Campbellبەرخۆریزم یان بەکاربەریزم( )consumerismجێی بەکاربردنی( )consumptionگرتەوە بەشێوەیەک کە بەکاربردن ئیدی چووە سەنتەری بیرکردنەوەی زۆرینەی خەڵک ،ئامانجەکەش گۆڕا بۆ ئەوەی تۆ تەنیا لەڕێی بەکاربردنەوە هەست بە “بوون”ی خۆت بکەیت. چەرخی نوێ نەک تەنیا کارمەندی توشی نامۆبون کرد ،بەڵکو بەکاربەریش. واتە چەرخی نوێ “نامۆبونی بەکاربەر”ی دروستکرد ،بەکاربەریزم وەک هێزێکی کۆمەاڵیەتیی تاکەکانی خستە شوێن ویست و ئارەزووەکانی خۆیان و لەم مونافەسەیەدا لە یەکتر دووریخستنەوە و دایبڕین ،بەکاربەر کەوتە ناو دونیایەکەوە کە ویست و ئارەزوو و پێداویستییەکانی چیتر هی خۆی نین ،بەڵکو سەپێنراوە بەسەریدا و ئەویش وا هەستدەکات تێریان نەکات بوونی لە مەترسییدایە .ئیدی پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان گرنگ نین ،بەڵکو پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و کااڵ گرنگە و لەوێشەوە مرۆڤ پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەوانی تردا رێکدەخات و هەڵدەبژێرێت .ترسی بون بەژێر پێوە و نەبینین هەستی نامۆبون الی بەکاربەر تۆختردەکاتەوە. بە رای من ،ئەم نامۆبونە بەشێوەیەکە کە بەجێهێشتنی واڵتەکەت رزگارت نابێ لێی ،چونکە روودەکەیتە بۆ نمونە ئەوروپا و دەبینیت هەمووان غەرقی بەرخۆریزمن و تۆش بێبەشی لێی ،سەرباری غوربەتی دوورە واڵتیی ،غوربەتێکی نوێشت توش دەبێ :غوربەتی کڕین! باومان لێرەدا وەسفەکەی ستیفن بێرتمان (Stephen )Bertmanبەکاردەهێنێتەوە :کەلتوری ئێستایی ( )Nowist cultureو کەلتوری پەلەپەل ،یان خێرا و راکەراک ( )hurried cultureجێی بەهەموو پەیوەندییەک لەقکرد. لێکۆڵەرانی بواری پیشەسازیی رستن و چنین گوزارەیەکی تریان هەیە :فاشن یان فاشیۆنی خێرا ( ،)fast fashionواتە مۆدەی خێرا ،جێی فاشیۆنی خاو(slow )fashionی گرتوەتەوە ،كه به‌خێرایی کااڵ ده‌گه‌یه‌نێته بازاڕ. ئێچ ئاند ئێم ( )H&Mلە دەستپێکەوە تا بازاڕ ،جلوبەرگ بە 3بۆ 6هەفتە دەگەیەنێتە دەستی بەکاربەر ،مەترسیی ئەم تاعونە رسواکەرە هەر ئەوە نییە لەناوتدا هەستی خۆبەکەمزانین بەهێز دەکات ،دەشتخاتە ناو مونافەسەیەکی پڕوکێنەر ،بەڵکو ئەوەیە مرۆڤی کردووە بە کااڵ. سیستم مرۆڤ ناچار دەکات کە هیچ بۆی گرنگ نەبێ لە وەزیفەکانی خۆی داماڵرێت ،وەک کااڵ بەناو سۆشیال میدیا و بازاڕەکانی تردا هاتوچۆبکات ،کە مرۆڤ هەمان سیفاتەکانی کااڵی وەرگرت ،ئیدی ال‌ت ئاسایی بێت ئامادەبێت وەک جوتێک قۆنەرەی “نایک” یان “ئەدیداس” ناوبانگ دەربکات ،گرنگ ئەوەیە ناوبانگ دەربکات، گرنگ نییە لە چییدا. بەرخۆریزم ژینگەش وێران دەکات ،دروستکردنی یەک تی‌شێرت ،هێندەی رۆشتنی ئۆتومبێلێک بۆ ماوەی 13میل کاربۆن فڕێدەداتە ژینگەوە ،جگە لە پرۆسەی ریسایکڵ. بەڕای من ،هزرو نووسینیش هەمان شتیان بەسەردا دەسەپێت ،نووسینی کوالیتیی به‌رز ،پێویستی بە ماددەیەکی خامی کوالیتییە بیبەیتە کارگەی مێشکتەوە تا کااڵیەکی کوالیتیی بهێنێتە دەرەوەو بیخەيتە بازاڕەوە .ئادەم سمیس وايكرد ،بۆیە تا ئەمڕۆ کتێبی “سامانی نەتەوەکان”ی دەخوێنرێتەوە. بەاڵم لە دونیای هاوچەرخدا ئامانجەکە دەرکەوتنە ،بۆیە گرنگ ئەوەیە بنووسیت ،ئیدی گرنگ نییە ماددە خامەکەی نووسینەکەت چییەو بەرهەمەکە چی پێداویستییەک تێر دەکات ،گرنگ نییە کااڵکەت ئەسڵە یان عادیی؟ نووسین لەمڕۆدا زوو دەگات و زوو فڕێ دەدرێت ،زۆرجار بە کەڵکی ریسایکڵیش نایەتەوە .لە راستیدا، لە سەردەمی پێشوودا مرۆڤ تەمەنی کورت بوو ،بەاڵم کااڵکان وەک پەیوەندییەکان تەمەنیان درێژ بوو .لەمڕۆدا مرۆڤ تەمەنی درێژە ،بەاڵم هەموو شتێکی تر زوو دەمرن. *مامۆستا له به‌شی ئابووری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی سلێمانی
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
12
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
قه‌رزی گشتی بۆمبی چێندراو له ژێرزه‌مینی ئابووری واڵتاندا
هه‌ر تاکێک 33هه‌زار دۆالر قه‌رزی به‌رده‌كه‌وێت ئیحسان حەسیب كه‌مبوونه‌وه‌ی تواناكان له رێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رز ،ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی قوڵی دارایی جیهانی دێنێته ئاراوه ،ئه‌گه‌ر واڵتان و كۆمپانیا زهبهالحهكان ،رێوشوێنی به‌په‌له نه‌گرنه‌به‌ر بۆ سنورداركردنی قه‌رزه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه پڕ له نه‌هامه‌تی و مه‌ترسیداره. به‌پێی دوایین راپۆرتی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ،قه‌باره‌ی قه‌رزی گشتی و تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ،بۆ سه‌رووی 255ترلیۆن دۆالر به‌رزبووه‌ته‌وه ،ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی پێوانه‌یی قه‌رزه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له مێژوودا ،كه ده‌كاته نزیكه‌ی له %320كۆی داهاتی ناوخۆیی واڵتان له ساڵێكدا ،ئه‌وه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ قه‌یرانێكی قوڵی دارایی و وه‌شاندنی گورزێكی كوشنده له گه‌شه‌ی ئابووری جیهان ،كه به ته‌نیا پشكی كه‌رتی تایبه‌ت له‌و قه‌رزه‌دا زیاتر له 190ترلیۆن دۆالره. ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزه به‌سه‌ر كۆی دانیشتوانی جیهان دابه‌ش بكرێت ،ئه‌وا هه‌ر تاكێك، بڕی 33هه‌زار دۆالر ئه‌مریكی له قه‌رزه‌كه به‌رده‌كه‌وێت ،كه ئێستا ژماره‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بۆ زیاتر له 7ملیار‌و 700ملیۆن كه‌س زیادی كردووه. به‌پێی داتایه‌كی بانك ئۆف ئه‌مریكا، له‌دوای مایه‌پوچبوونی بانكی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكا ،لیمان برازه‌رز ،له كۆتایی ساڵی 2008دا ،كه ماوه‌ی 150ساڵ بوو له بواری وه‌به‌رهێناندا كاری ده‌كرد ،حكومه‌تی واڵتان 30ترلیۆن دۆالریان قه‌رز كردووه، كۆمپانیاكان 50ترلیۆن ،خێزانه‌كان نزیكه‌ی
ئه‌مریكا زیاتر له 23ترلیۆن دۆالر قەرزاره ژاپۆن له پله‌ی دووه‌مدا دێت و 13 ترلیۆن دۆالر قەرزاره چین له پله‌ی سێیه‌مدایه‌و زیاتر له 10ترلیۆن دۆالر قەرزاره به‌ریتانیا له پله‌ی چواره‌مدایه نزیكه‌ی 5ترلیۆن دۆالر قەرزارە فه‌رەنسا له‌پله‌ی پێنجه‌مدایه، به‌كۆی قه‌رزی 4ترلیۆن دۆالر هه‌ریه‌ك له ئیتاڵیا و هیندستان و ئه‌ڵمانیا و به‌رازیل له‌پله‌ی شه‌شه‌م تا نۆیه‌م دێن و هه‌ر یه‌كه‌یان زیاتر له 3ترلیۆن دۆالر قەرزارن عێراق 12٧ ،ملیار و ٧00ملیۆن دۆالر قەرزاره 10ترلیۆن و بانكه‌كانیش 5ترلیۆن دۆالریان قه‌رزكردووه ،كۆی گشتی ده‌كاته 90ترلیۆن دۆالر ،كه نزیكه‌ی له%40ی كۆی قه‌رزه‌كان ده‌كات ،له‌ماوه‌ی 11ساڵی رابردوودا. واڵته پێشكه‌وتووه‌كان و خاوه‌ن ئابوورییه به‌هێزه‌كان له جیهاندا قەرزارترینن و قه‌رزه‌كانیان زۆر زیاتره به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ
واڵتانی دیكه ،ئه‌مریكا ،كه خاوه‌نی به‌هێزترین ئابوورییه له جیهاندا ،له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو واڵتانه‌وه دێت له‌ڕووی قه‌رزه‌وه‌و زیاتر له 23ترلیۆن دۆالر قەرزاره ،له‌دوای ئه‌و ژاپۆن له پله‌ی دووه‌مدا دێت و 13ترلیۆن دۆالر قەرزاره ،چین له پله‌ی سێیه‌مدایه‌و زیاتر له 10ترلیۆن دۆالر قەرزاره ،به‌ریتانیا له پله‌ی
چواره‌مدایه ،به‌كۆی گشتی نزیكه‌ی 5ترلیۆن دۆالر قه‌رز ،فهرەنساش له پله‌ی پێنجه‌مدایه، به كۆی قه‌رزی 4ترلیۆن دۆالر ،هه‌ریه‌ك له ئیتاڵیا‌و هیندستان و ئه‌ڵمانیاو به‌رازیل له پله‌ی شه‌شه‌م تا نۆیه‌م دێن و هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر له 3ترلیۆن دۆالر قەرزارن. سه‌باره‌ت به عێراقیش ،به‌پێی یاسای
بودجه‌ی ساڵی ،2019تا كۆتایی ساڵی رابردوو ،عێراق 127ملیار‌و 700ملیۆن دۆالر قەرزار بووه. به‌اڵم به‌هۆی كورتهێنانی بودجه‌ی هه‌ردوو ساڵی 2019و 2020پێشبینی ده‌كرێت له‌مساڵدا قه‌رزی عێراق بۆ سه‌رووی 150ملیار دۆالر به‌رزببێته‌وه ،ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه،
ته‌نیا ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی جه‌نگی داعشه‌وه وێرانبوون ،پێویستییان به زیاتر له 100ملیار دۆالر هه‌یه ،هه‌روه‌ها كه‌می خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی له‌وپه‌ڕی به‌رزبوونه‌وه‌دایه. سه‌رۆكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، هۆشداری ده‌دات ،له به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی واڵتانی پێشكه‌وتوو ،دواكه‌وتوو، تازه پێگه‌یشتوو ،كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی جیاواز ئه‌و قه‌رزانه به زیان به‌سه‌ریاندا ده‌شكێته‌وه ،ئه‌گه‌ر سنورێك بۆ قه‌رزه‌كانیان دانه‌نێن ،بۆ نمونه ،له واڵتانی پێشكه‌وتوو ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی قوڵ، له واڵتانی تازه پێگه‌یشتووش ده‌بێتە هۆی دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی ئابووری و له‌باربردنی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون ،له واڵتانی دواكه‌وتووش ،ده‌بێته هۆی باڵوبوونه‌وه‌ی زیاتری هه‌ژاری و برسێتی و قات و قڕی، داواش له حكومه‌تی واڵتان و كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه داراییه‌كان ده‌كات ،هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سنورداركردنی قه‌رزه‌كانیان و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه بدۆزنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له كۆنترۆڵی ئه‌واندا ده‌ربچێت. له هه‌رێمی كوردستانیشدا ،چه‌ندین ژماره‌ی جیاجیا هه‌ن ده‌رباره‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،به‌اڵم به‌پێچه‌وانه‌ی به‌غداوه ،قه‌رزه‌كانی هه‌رێم شه‌فاف نین و ته‌نانه‌ت تائێستا په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ده‌سه‌اڵتی چاودێری و یاسادانان ،ئاگاداری بڕی ته‌واوی قه‌رزه‌كان نییه‌و گومانیش له بڕه‌كانیان ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له چاودێران به قه‌رزی وه‌همی و هه‌ندێك جاریش به سپیكردنه‌وه‌ی پاره وه‌سفی ده‌كه‌ن.
کەرتى دارایى و بانکەکانى ئیفلیج کردووە
ئابوورى تورکیا باجى هەڵەکانى ئەردۆغان دەدات زەمەن دوور له ئاماژه‌ی نه‌رێنی و ئه‌و قه‌یرانه قوڵ و گه‌ورانه‌ی دووچاری ئابووری توركیا بووه‌ته‌وه ،بڕیاره هه‌ڵه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ،سه‌رۆك كۆمار ،كه‌رتی دارایی و بانكه‌كانی ئه‌و واڵته‌ی ئیفلیج كردووه‌و رووبه‌ڕووی ده‌یان گرفت و قه‌یرانی قووڵ كردووه‌ته‌وه ،كه چاره‌سه‌ركردنیان زه‌حمه‌ته، له‌وانه؛ نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سوودو قازانجی زۆربه‌ی بانكه‌كان ،ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆ له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی دارایی و نه‌ختینه‌یی و دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ،كه دژایه‌تی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی ده‌كرد. به‌پێی داتاكانی ده‌زگای چاودێری و رێكخستنی كاری بانكه‌كان له توركیا ،له‌ماوه‌ی ساڵی 2019دا ،سودو قازانجی كه‌رتی دارایی و بانكه‌كانی توركیا ،به‌ڕێژه‌ی زیاتر له %10 كه‌مبووه‌ته‌وه ،كه ده‌كاته زیاتر له 9ملیار دۆالر ،هه‌روه‌ها رێژه‌ی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی بانكه‌كان گه‌یشتۆته سه‌رووی %6و كۆی گشتی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانیش له 500ملیار دۆالر نزیك بووه‌ته‌وه ،كه ده‌كاته له %61ی كۆی داهاتی ناوخۆیی ئه‌و واڵته ،ئه‌وه‌ش
یه‌كێكی دیكه له‌و كێشانه‌ی ئابووری توركیا گیرۆده‌ی بووه به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ههاڵوسانه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له مێژووی توركیادا، هه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی 2019دا ،لیره ڕێژه‌ی نزیكه‌ی له %50ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش گورزێكی كوشنده‌ی له ئابووری توركیا داوه‌و رێژه‌ی بێكاری بۆ سه‌رووی له %15به‌رزكردۆته‌وه ،كۆی پاره‌ی یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی ئه‌و واڵته له دراوی قورس بۆ نزیكه‌ی 70ملیار دۆالر كه‌مبووه‌ته‌وه ،ده‌یان كۆمپانیا‌و بانكیش مایه‌پووچ بوون. دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ،په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان راده‌كێشن،
كه به بڕیاره هه‌ڵه‌كانی واڵته‌كه‌ی نوقمی قه‌رز كردووه‌و ئابووری واڵتهكهشی له لێواری داته‌پین و قه‌یرانی قوڵی دارایی و ئابووری نزیك كردۆته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه له راپۆرتێكیدا ،ئاژانسی بلۆمبێرگ ،باڵویكردهوه ،ئێستا بانكه‌كانی توركیا دووچاری چه‌ندین قه‌یرانی قووڵ
بوونه‌ته‌وه ،ئه‌وه‌ش وای له بانكی ناوه‌ندی توركیا كرد ،رێژه‌ی دانانی پاره‌ی یه‌ده‌گ له دراوی بیانی له بانكه‌كاندا له %13وه بۆ %15 به‌رزبكاته‌وه ،بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ دابه‌زینی زیاتری به‌های دراوی واڵته‌كه‌ی دابنێت ،به‌اڵم بڕیاره‌كه ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكاوه‌و نه‌یتوانیوه به‌ر له دابه‌زینی به‌های لیره بگرێت ،ئه‌وه‌ش
ئــــاگـــــــــــاداری سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی دادگای باری کەسێتی لە شارەزوور بابەت /ئاگاداری داواکار :هادی روستم عزیز داوا لەسەرکراو :اختر حسن محمودی بۆ داوا لەسەرکراو (اختر حسن محمودی) کە ئێستا ناونیشانت نادیارە، دادگا ئاگادارت دەکات کە داواکار (هادی روستم عزیز) داوای شەرعی ژمارە (/236ش)2014/ی لەسەرت تۆمارکردووە کە تیایدا داواکارە بە(تصدیق طالق) دادگا بڕیاری داوە بە (تصدیق طالق) لە بەرواری 2014/1/18بڕیاری دەرکردووە لەبەرئەوە دادگا لەڕێی دوو ڕۆژنامەی ڕۆژانەی ناوخۆییەوە ئاگادارت دەکاتەوە کە لەماوەی ( )10دە ڕۆژدا لەدوای باڵوبونەوەی ئەم ئاگادارییەوە مافی رەخنەگرتن (االعتراض)و پێداچونەوەت هەیە ،وە بە پێچەوانەوە بڕيارەکە پلەی کۆتایی وەردەگرێت بەپێی یاسا. دادوەر صالح ا‌لدین احمد عارف
2020/1/14
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بەشی زەوی و زار /هۆبەی یاسا ئاگاداری بۆ خاوەن مافی بەکارهێنانی پارچە زەوی ژمارە ( )35لە کەرتی /10پێنجوێن (سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن) و (وەزارەتی دارایی و ئابووری)ەوە بۆ هەرکەس و الیەنێکی تر کە پەیوەندارە بە پارچە زەوی سەرەوە. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لیژنەکەمان لیژنەی دەست بەسەراگرتن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی ڕۆژی ( )2019/7/7ئەنجامی دا لەسەر داوای (دەستەی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن) کە داوای ڕاست کردنەوەی ڕووبەری پارچە زەوی سەرەوەی کردووە لە بڕیاری تەسویەی پارچە زەویەکەدا لە ڕووبەری ( )143.16 ،-دۆنم بۆ ڕووبەری ( ،- )149 ،دۆنم لیژنەکەمان لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکەو نەخشەی پارچە زەویەکەو چەسپاندنی سنووری پارچە زەویەکەبەپێی نەخشەو واقع حاڵی زەویەکە پاڵپشت بە بڕیاری ( 611ساڵی )1977پێشنیاری کرد بە ڕاست کردنەوەی ڕووبەرەکە لە ڕووبەری ( )143.16 ،-دۆنم بۆ ڕووبەری ( )149 ،- ،-دۆنم جا هەر کەس و الیەنێک ڕەخنەی هەیە لەسەر پێشنیاری ڕاستکردنەوەی ڕووبەرەکە با لە ماوەی ( )15ڕۆژدا لەدوای باڵوبوونەوەی ئەم ئاگاداریە لەم ڕۆژنامەیەدا ڕەخنەکەیان پێشکەش بە لیژنەکەمان بکەن بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە مافی ڕەخنەتان نامێنێت. فریا خضر صالح یاسایی سەرۆکی لیژنە
دهسهاڵتدارانی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌ی توركیا رووبه‌ڕووی چه‌ندین ره‌خنه كرده‌وه. یه‌كێكی دیكه له‌و كێشانه‌ی ئابووری توركیا گیرۆده‌ی بووه ،به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ههاڵوسانه ،كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری راستەوخۆی له‌سه‌ر تاكه‌كان و كۆمپانیا‌و بانك و كۆی ئابووری ئه‌و واڵته‌وه هه‌یه. به‌پێی راپۆرته‌كه ،سه‌رجه‌م ئه‌و رێككارو هه‌نگاوانه‌ی ئه‌ردۆغان ،گرتویه‌ته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئابووری و دارایی و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و راگرتنی دابه‌زینی به‌های دراوی توركیا ،رێككاری شكڵی بوون و دۆخه‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆریان ئه‌نجامه‌كه‌ی پێچه‌وانه كردۆته‌وه. به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی پالندانانی حكومه‌تی توركیا ،له‌ساڵی 2019دا ،تێكڕای رێژه‌ی ههاڵوسان له‌و واڵته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌و گه‌یشتۆته نزیكه‌ی له ،%15ئه‌وه‌ش بۆ واڵتێكی وه‌كو توركیا رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزه. هاوكات ،په‌یمانگای داتاكانی توركیا باڵویكردهوه ،قه‌باره‌ی كورتهێنانی بازرگانی ده‌ره‌كی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبۆته‌وه. هاورده‌كردنی قه‌باره‌ی له‌به‌رامبه‌ردا، كااڵی بیانی بۆ ئه‌و واڵته به‌ڕێژه‌ی له 10 به‌رزبووه‌ته‌وه‌و گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 20ملیار
دۆالر ،ئه‌وه‌ش له‌ساڵی 2020دا كاریگه‌ری نه‌رێنی درێژخایه‌نی ده‌بێت ،له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆیی ئه‌و واڵته. له راپۆرتێكیشدا ،سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كات ،ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن، به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری ئێس 400ی رووسی و له‌شكركێشییه‌كانی له باكوری سوریا‌و ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا‌و ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ قوبرس و یۆنان له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای غازی سروشتی له ده‌ریای ناوهڕاستداو دۆخی ناجێگیری عێراق و ناوچه‌كه ،به‌هۆی پێكدادانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكاوه ،كاریگه‌ری نه‌رێنی فراوانیان له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری توركیا ده‌بێت و ئابووری ئه‌و واڵته دووچاری داته‌پینی گه‌وره ده‌كات. سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ره‌خنه‌ی توند ده‌گرێت له ده‌ستێوه‌ردانی به‌رده‌وامی سه‌رۆكی توركیا‌و حكومهتهكەی له كاروباری سیاسه‌تی نه‌ختینه‌و سوربوونی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سودو قازانج له بانكه‌كاندا دوور له بنه‌ما زانستیه‌كان. باسی له‌وه‌شكردووه ،ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی توركیا گرتۆیهتهبهر بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی ،سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی له رێچكه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی دوورخستووه‌ته‌وه ،داواشیكرد، حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره بێالیه‌نی خۆی بپارێزێت و ده‌ستوه‌رنه‌دات له كاروباری سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی ،چونكه سه‌ر له بانكی ناوه‌ندی و به‌رپرسانی ئه‌و بوارەدا ده‌شێوێنن ،ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ستبدات ،له‌ئه‌نجامدا به‌های لیره‌ی توركیا زیاتر داده‌به‌زێت و رێژه‌ی ههاڵوسانیش به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌و دۆخی ئابووری ئه‌و واڵته به تونێلێكی تاریك ده‌سپێرێت ،كه ئاكامه‌كه‌ی زۆر نه‌خوازراو ده‌بێت بۆ گه‌ل و ده‌سه‌اڵت و سه‌رمایه‌دان له توركیا. پسپۆڕانی ئابووریش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نەوە ،ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا ،به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌وه‌ی ئابووری واڵته‌كه‌ی له لوتكه‌وه گه‌یاندۆته لێواری داڕووخان ،كه دابه‌زینی به‌های لیره‌و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ههاڵوسان و بێكاری و ده‌یان كێشه‌و قه‌یرانی دیكه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه. كۆی گشتی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانیش له 500 ملیار دۆالر نزیك بووه‌ته‌وه.
ا� ��ا ب�� ت
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
11
ئەو شتانەی فڕێدەدرێن دەکرێنەوە بە تابلۆ زەمەن ئەو فۆتۆگرافەر و چاالکوانی مەدەنی و شێوەکارێکی شاری هەڵەبجەیە ،دبلۆمی لە کارگێڕی کاردا هەیەو بەهۆی ئەوەی لە منداڵییەوە عەشقی بۆ هونەر هەبووە ،بووەتە یەکەم کچ لەسەر ئاستی کوردستان کە توانیویەتی چل تابلۆی ئارتوگرافی لە پێشانگایەکی تایبەتدا بکاتەوە ،ئێستاش لە خۆئامادەکردندایە بۆ چەند پڕۆژەیەکی هونەری نوێ و بەنیازە لەم ساڵدا جێبەجێیان بکات. حوسنا مەحموود ناسراو به حوسنا هەورامی، ساڵی 1989واتە ساڵێک پاش کیمیابارانی هەڵەبجە ،لە ئێران لەدایکبووە ،حوسنا بۆ “زەمەن” وتی“ :لە منداڵییەوه عاشقی کاری هونەری بووم و خۆشبەختانە دوای تەواوبوونی خوێندنم دەرفەتی زیاترم هەبوو تا گرنگی زیاتر
بە هونەرەکەمو ئاستی گەشەکردنی خۆم بدەم، سەرەتا تابلۆکانم بە بەرد و چەو دەنەخشاندو بەشداری زیاتر لە 20پێشانگام کردووە”. لە قۆناغێکی تری کارکردنیدا ،ئەم خانمە هونەرمەندە ئیشی لە دروستکردنی قاڵبەگەچدا کردووە و بە بۆیەی زەیتی کاری لەسەر کردوون، لەگەڵ تابلۆ بەردەکانیدا توانیویەتی 80تابلۆ ئامادە بکات ساڵی 2018لە رۆژی جیهانیی ژناندا سەرجەم کارەکانی لە پێشانگەیەکی تایبەتدا نمایش بکات ،ئەمە دەبێت بە هاندەرێکی باش بۆ ئەوەی حوسنا کاری جیاوازتر بکات و وتی: “دواتر پێم خۆش‌بوو کارێکی تایبەت بۆ شارەکەم بکەم ،هەستام بە دروستکردنی 50تابلۆی زەیتیو 20تابلۆی فۆتۆیی و له مەراسیمێکدا به دیاری بەخشیمه ئەو کەسانەی لە رۆژی کیمیابارانی شارەکەمدا هاوکاری خەڵکیان کردووە”. حوسنا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بڕوای بەوە نییە بڕوانامە کەسێک بکات بە داهێنەر،
بە بۆچوونی ئەو بڕوانامە تەنها بۆ دامەزراوە حکومییەکان پێویستەو پێی وایە هونەر واتە حەزو سەلیقە و بەردەوامبوون. ئەو ماددانەی حوسنا لە تابلۆکانیدا بەکاریان دەهێنێت بریتین لە بەردو چەو و هێلم و وردەدارو هەندێک کەرەستەی تر کە فڕێدەدرێن ،ئەم دووبارە بۆ تابلۆکانی سوودیان لێ دەبینێتەوە دەشڵێت :خۆم زیاتر حەز بە وێنەی سروشت دەکەم و کەمتر باس لە کێشە و ئازاری ئافرەت دەکەم. بە بڕوای حوسنا ،هونەری دیواربەندی کارێکی جوانە و داوا دەکات گرنگیی زیاتری پێبدرێ، بەتایبەت لە شوێنە گشتییەکان و قوتابخانەکان، چونکە کاریگەریی باشی دەبێت لەسەر دەروونی مرۆڤ و دەڵێت :وەک خۆم هاوکاریی مامۆستایانی هونەرم کردووە لە کاری دیواربەندی ،دیواربەندی تەکنیکی خۆی هەیە و نابێ هەر کەسێ شێوەکار بوو کاری دیواربەندی بکات.
هەژان پێویستی بە کەشێکی بێدەنگە
هەژان کەمال یەکێکە لە خانمە شاعیرە تازەکان و ئامادەییەکی باشی هەیە لە دونیای نووسیندا ،ئەو لە ساڵی 2014دەبێت بە سەرەتای نووسینی و ڕێچکە و رێبازی ئەدەبی لە خۆیدا جێدەکاتەوە و دەڵێت: لە کاتی نووسیندا پێویستیم بە کەشێکی بێدەنگە. هەژان لە زۆربەی کۆڕ‌و فێستیڤاڵە ئەدەبییەکاندا بەشداریی هەیە بڕوای بە کات و سات نییە بۆ نووسین و دەڵێت :هەر کات ژانی شیعر گرتمی من دەنووسم و کات‌و زەمەن یاسا نین بۆ نووسینەکانم، زۆر جار لە درەنگانێکی شەودا ئەو ژانە دەمگرێ ،یان لە کاتی دیمەنێک یان رووداوێکدا کە رۆحم بهەژەنێ ،هەروەها پێوستیشم بە کەشێکی ئارامە تا تەرکیزم نەپچڕێ لە کاتی نووسیندا،
گرنگترین پەیامیشم لە شیعردا بوونی ژنە لە کۆمەڵگەی کوردی‌دا. بەوپێیەی هاوسەرەکەی هەژان وەک خۆی لە بواری نووسینی شیعردا کار دەکات ،کەشی خێزانییان بە گونجاو ناودەبات و بە هۆکارێک وەسفی دەکات کە بووەتە ئاسانکاریی لە ژیانی کۆمەاڵیەتی و ئەدەبیاندا و دەڵێت :کەشی تا رادەیەک قورسە خێزانیم وەک ئەرکی خێزانی ،لە هەمان کاتدا لەبارە لە هەندێ رووەوە، بەحوکمی ئەوەی هاوسەرەکەشم نووسەرە ،ئەمە زۆرکات ئاسانکاری بۆ من کردووە ،وەک شاعیر هەستی دایکایەتیم دووجار رۆڵ دەبینێت ،چ وەک دایک چ وەک شاعیر. هەژان رەخنە لەو خانمانەش دەگرێت کە وەک هەستی ژنانەی خۆیان نانووسن و رۆڵی مێینەیی
خۆیان نابینن لە شیعرداو پێی وایە نەنووسن باشترە ،بە بڕوای ئەو ،زمانی ئەدەبی ئێمە هێند دەوڵەمەند نییە تا زمانی نێر و مێ جیا بکرێتەوە و دەڵێت :بڕوای من ژن دەبێ لە ئازار و موعاناتی خۆی و هاوڕەگەزەکەی خۆیەوە بنووسێ، چونکە کۆمەڵێ نووسەری باشی پیاو هەیە کە بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن .
ئەتەکێتی کۆبوونەوی
خەڵک حەز لە کێلی
چەند هاوڕێیەک
سیرامیک دەکەن
ئەگەر چەند هاوڕێیەک پێکەوە بیانەوێت یەک ببینن ،یان دەچنە کافتریایەک ،یاخود شوێنێکی گشتی ،هەر یەکێک لەم شوێنانەش ئەتەکێتی تایبەتی خۆی هەیە.
زەمەن
نادین زاهر شارەزا لە بواری هونەری ئەتەکێتدا چەند رێنماییەک بۆ هەڵسوکەوت کردن لە کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ چەند هاوڕێیەک لە کافتریا دەخاتەروو ،لەوانە:
پیاوێکی تەمەن حەفتا ساڵ ،ماوەی سی‌و پێنج ساڵە لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی كاری گۆڕهەڵكەند و هەڵبەستی گۆڕ دەكات و بەم کارەی بژێوی خێزانەکەی دابین دەکات. عەلی ئیبراهیم بۆ “زەمەن” وتی“ :لە ناوەڕاستی هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە کاتێ عەسكەری فیرار بووم ،لە رێگەی زاوایەكمەوە ،دەستمكرد بە گۆڕهەڵكەندن ،دوای خۆیشم كوڕەكەم ئەم كارە دەكات”. ناوبراو بۆ “زەمەن” باس لەوەش دەكات کە لە ئێستادا لە گۆڕستانی سەیوان زەوی بەتاڵ نەماوە بۆ گۆڕ ،ئاشکراشی دەکات کە مردووە تازەکان لە گۆڕە کۆنەکاندا دەنێژرێن و چەندین جار لەكاتی هەڵكەندنی گۆڕی تازەدا ئێسقانی مردووی دۆزیوەتەوە ،پاشان لە تەنیشی گۆڕە تازەکەوە بە نهێنی كردوونیەتەوە بەژێر خاكدا. لەسەر نرخی گۆڕهەڵكەندن ،ئەم پیاوە دەڵێت:
دەبێت پێشتر لە رێگەی مۆبایلەوە هاوڕێکانت ئاگاداربکەیتەوە لە شوێنی چاوپێکەوتنەکانت و کاتەکەی. پێویستە هاوڕێکانت یەکتری بناسن ،ئەگەر بتەوێت کەسێکینوێیان پێ بناسێنی ،پێویستە رایان وەربگریت. دەبێت هەموویان رازی بن لەسەر شوێنی بینینەکە. بە مۆبایلی یەکێک لە هاوڕێکان وێنە بگرن ،تاوەکو ژاوەژاولە شوێنی دانیشتنەکە دروست نەبێت و دەورووبەرەکەتان بێزار نەبێت. لە کاتی پێدانی پارە بۆ ئەو خواردنەوانەی بۆیان هێناویت،پێویستە پێشتر بزانیت چەند پارەت پێیە و داوای زۆر شت نەکەیت. دەنگ بەرز مەکەنەوەو دڵی یەکتری راگرن و باسی یادەوەریەجوانەکانی ژیانتان بکەن و نوکتەو قسەی خۆش بکەن.
یاریزانی بەتوانا یاریزانێکی الوی هۆڵەندی ،بەهۆی ئەوەی توانی لە ماوەیەکی کورت‌دا زۆرترین جار بکێشێت بە تۆپەکەیدا ،ژمارەی پێوانەیی شکاند. لیۆنی تەمەن 29سااڵن ،یاریزانێکی هۆڵەندییەو لە منداڵییەوە خولیای فێربوونی هەموو جۆرەکانی یارییە ،تاوەکو بەهرەیەکی نوێ لە خۆیدا دروست بکات ،ئەویش ئەوەبوو توانی لە ماوەی یەک خولەکدا زیاد لە 609جار بە دەستەکانی تۆپەکەی بکێشێ بە زەویدا و بەو هۆیەشەوە ناوی چووە کتێبی گینسەوە.
درێژترین ژیانی هاوسەرگیری ئۆستنیتیس جۆن و چارلوت هێندەرسۆن ،هاوسەری یەکترن و خۆشەویستییەکی زۆر لە نێوانیاندا هەیە. ئەم دوو هاوسەرە بەهۆی ئەوەی درێژترین ژیانی هاوسەرگیریان هەیە ،ژمارەی پێوانەیی دەشکێنن و ناویان دەچێتە کتێبی گینسەوە. ئۆستنیتیس جۆن و چارلوت هێندەرسۆن ،لە ساڵی 1939 هاوسەرگیرییان کردوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
كاتێك خاوەن مردوویەك دێت‌و هەست دەکەین دەستی كورتە ،پارەی گۆڕهەڵكەندنەكەی لێ وەرناگرین ،بەاڵم ئەگەر بزانین خاوەن مردووەكە دەوڵەمەندە ،قەرەبووی خاوەن مردووە هەژارەكەشی لێدەكەینەوەو پارەیەكی باشی لێوەردەگرین. عەلی ئیبراهیم ماوەی دە ساڵ زیاترە جگە لە هەڵكەندنی گۆڕ ،كاری هەڵبەستنیش دەكات و دەڵێت :لە رابردوودا كێلی قەبرەكان چیمەنتۆ بوون، دواتر كران بە بەردی مەڕمەڕ ،ئێستا كێلی گۆڕەكان بوونەتە سیرامیك ،خەڵك زۆر حەز دەکەن كێلی گۆڕی مردووەكانیان بكرێت بە مەڕمەڕو سیرامیك، چونكە جوانەو ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە ،بۆ هەر كێلێكی گۆڕ چوارسەد هەزار زیاتری تێدەچێت، بەاڵم كێلی كۆنكرێت تەنها حەفتاو پێنج هەزاری تێدەچێت. ئەم گۆڕهەڵکەنە لەبارەی سەوزیو دار‌و درەختی گۆڕستانەکەوە دەڵێت :ئێمە كاری ئاودانی درەختی سەر گۆڕەکانیش دەكەین بە بڕێك پارە كە لەخاوەن گۆڕی مردووەكەی وەردەگرین ،بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا.
یاری رۆبیک منداڵێکی چینی بەهۆی لێهاتوویی لە یاری رۆبیک ،ژمارەی پێوانەیی شکاند و ناوی چووە کتێبی گینسەوە. کیو جیانوی تەمەن 13سااڵن ،دانیشتووی واڵتی چینەو دەتوانێت بە خێراییەکی زۆر بە سێ رۆبیک یاری بکات. کیو لە ناو هاوڕێکانیدا ،بە وریاترین کوڕ دانراوەو زۆربەیان دەیانەوێت فێری ئەو یارییە ببن لێوەی ،تەنانەت لە کاتی پشووشدا خۆی بەم جۆرە یارییەوە سەرقاڵ دەکات.
ا� ��ا ب�� ت
10
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
هەندێک پرسیاری تایبەت لە تەالر هیرانی خامنە هونەرمەندی شانۆ‌و دراما‌و فیلم ئەمە چ جۆرە عەشقێکە ھەتە بۆ ھونەر؟ نواندن بۆ من وەک عەشقمە بۆ کچەکەمھونەرمەندی خانمە (شەنە) کە دوای ھەموو ئەو ژانەی بواری شانۆ و دراما و فیلم تەالر لەدایکبوونی ئارامیی بە رۆحم بەخشی، ھیرانی ،ناوێکی دیار و ئاشنای بواری ھونەرە نواندن بۆ من ھاوسەنگیی ژیانکردنمە، و لە چەندین کاری شانۆیی و درامی و سینەماییدا نواندن وام لێدەکات لە دڵەوە پێبکەنم و بە رۆڵەکانی بینەری سەرسامکردووە ،حەز و عەشقی خۆم و خەڵکم خوش بووێت. ئەو بۆ ھونەر وای کردووە بەردەوام لەم کارەوە بچێت بۆ * لە ئیشەکانتدا چاالک و بزێو کارێکی تر و جارێل لەسەر شاشە ،جارێک لەسەر شانۆ دیاریت ،ئایا لە ژیانی رۆژانەشتدا ھەر دەربکەوێت. وایت؟ لەم دیدارە تایبەتەی “زەمەن”دا ،ناوبراو وەاڵمی زۆر ئارامم و زۆریش کەم قسەھەندێ پرسیاری تایبەتمان دەداتەوە بە ژیانی دەکەم ،ورد‌و نەرم ئیشی رۆژانەم دەکەم، خۆی. بەاڵم بە چێژ‌و عەشقەوە. * ئیش‌کردنی بەردەوامت لە ھونەر نەبووەتە سازدانی :زەمەن ھۆی ئەوەی نەتوانی دایکێکی باش بیت و بەدەم کارە خێزانییەکانەوە بیت؟ بەداخەوە زۆرجار کەمتەرخەمم بەرامبەر* تۆ لە خێزانێکی پێشکەوتوخوازدا گەورە خێزانەکەم ،بەاڵم ژیانمان لە ئەوروپا یارمەتیدەرە بۆ بوویت ،ئەگەر وا نەبوایە ھەر ئەم تەالرەی ئێستا ئەوەی چ کچەکەم چ ھاوسەرەکەشم نەک ھەر لەوە دەبوویت لە ھونەردا؟ تێبگەن کە نواندن گرنگە بۆ من ،بەڵکو ھەمیشە ناتوانم وێنای ئەوە بکەم کە لەم خێزانەی خۆم یارمەتیم دەدەن تا بە دوای خەونەکانمەوە بم ونەبام چۆنچۆنی دەبووم ،بەاڵم ئەوە دەزانم لەوەتەی بەردەوام و سەرکەوتوو بم تێیدا! * زۆر سادەو کراوە مامەڵە دەکەیت ،ئەم ھەم و بیردەکەمەوە ،بە راستەوخۆ ناڕاستەخۆ مێشک و دڵم پەروەردەکراون کە ئازابم و ئامانجێکم سادەییە کێشەی بۆ دروست نەکردوویت؟ ناتوانم سادە نەبم ،کە سادە نەبووم واتا خۆمھەبێت لە ژیانمدا. * جارێک لەسەر شانۆ ،جارێک لەسەر شاشە نیم ،ئیدی بۆشم کرنگ نییە ئەوانی تر چۆن سادەیم دەتبینین ،چۆن فریای ئەم گشت کارە دەکەویت و لێکدەدەنەوە!
* تۆ و خەرمان لەوە دەرچوون تەنیا خوشک بن ،چۆن توانیوتانە ئەمە بکەن؟ خەرمان لە ژیانمدا دایکمە ...خوشکمە ومامۆستامە ،بۆیە دەکرێت بە ئاسانی لەوە بگەی چۆنین. * تەماشای فتبۆڵێن دەکەیت ،ھاندەری کام ھەڵبژاردەی؟ حەزدەکەم لەناو یاریگا سەیری یاریبکەم ،چونکە ھەستی خۆشی تەماشاکردن بەقەد یاریەکە سەرنجڕاکێش و خۆشە ،لە کالسیکۆدا ھاندەری بەرشەم. * کاتێ ھەست بە تەنیایی دەکەیت حەز دەکەیت کێت البێ و بە کێ تەنیاییەکەت دەڕەوێتەوە؟ زۆر جار بەس خۆم و خۆشکەکانم،خەرمان و ڤیان. * نهێنی مانەوەت بە رووخسارێکی جوانەوە لە چیدایە؟ ھههه ...خواردنی تەندروست و بەردەوام بوونملە نواندن کە سەرچاوەی ھەموو دڵخوشی و پێکەنین و زەردەخەنەو خەوی ئارام وگەشبینیمە بۆ ژیان. * دەوترێ خانمە ھونەرمەندەکان حەز بە سەرکەوتنی یەکتر ناکەن ئەمە راستە؟ ھەموو شتەکان رێژەین ،دەکرێت وابێت ،چونکەنەک ھەر ژن و نەک ھونەرمەندەکان ،بەڵکو لە زۆر بواری دیکەی ژیاندا مرۆڤەکان ئاوان ،خۆشحاڵم کە من وا نیم.
“بەخشەرەکانی خودا”
عەتا ئەحمەد:
لە شارەزوورن
بڕیارمدا خۆم
گۆرانیەکی خۆم بڵێمەوە
مەزهەر كەریم
ھونەرمەند عەتا ئەحمەد ،کە خاوەنی 60 ئاوازی گۆرانییەو بەشێکی زۆر لەو ئاوازانەی داوە بە گۆرانیبێژان بۆ “زەمەن” باس لەوە دەکات کە بەنیازە بۆ لەمەودوا خۆی ئاوازەکانی بکات بەگۆرانی و دەڵێت :ئێستا ھیچ پەیوەندییەکم بە ھونەرمەند کەمال محەمەدەوە نەماوە ،چونکە ھەندێک قسەم لێ بیستووەتەوە نیگەرانیان کردووم. عەتا ئەحمەد بۆ “زەمەن” نوێترین کاری ھونەریی خۆی ئاشکرا کرد‌و وتی: “سەرقاڵی بەرھەمهێنانی گۆرانییەكی نوێم، ئاواز‌و تێكستەکەی ھی خۆمە ،گۆرانییەکە رەنگدانەوەی ژیانی خۆمەو باسی كەسێك دەكات کە واڵتی خۆی جێهێشتووەو پاشان پەشیمان دەبێتەوە لە جێهێشتنی واڵتەکەی”. ھەروەھا لەگەڵ زانای برایدا گۆرانیەكیان بە دویت وتووە ،كە لەالیەن ئەفشین شوری
كاری دابەشكردنی موزیک و دەنگی بۆ کراوەو لە ماوەیەكی نزیكدا باڵوی دەكەنەوە، ھاوکات لەگەڵ ساالر مەحموودیش خەریکی کارێکی دویتن. ئەم ھونەرمەندە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە وەك خۆبەخش كاری ھونەری زۆری كردووە بۆ ھونەرمەندان و پێی وایە ئاواز و تێكستەكانی خۆی ،خۆی باشتر دەتوانێت بیانکات بە گۆرانی و بیانڵێتەوە ،سەبارەت بەو پەیوەندییە گەرمەی پێشتر لەگەڵ کەمال محەمەد ھەیبوو ،عەتا ئەحمەد نایشارێتەوە کە ئێستا ھیچ پەیوەندییەکی لەگەڵیدا نییەو لەسەر ئەوەی ھەندێک قسەی لێ بیستووەتەوە نیگەرانە لێی و وتی :من ئەكاونتێكی تایبەت بە خۆمم ھەیە لە فەیسبووك ،كارەكانی خۆمم تێدا باڵوكردووتەوەو ڕامگەیاندووە کە ئاوازی ئەو گۆرانیانە من دامناون ،كەچی پێیان دەوتم نابێت ئاشکرای بکەیت و بڵێیت ئەم ئاوازانە ھی منن. عەتا ئەحمەد لە سەرەتای سااڵنی ھەشتاكانەوە ئاوازی گۆرانی دادەنێت و
بەشێکی زۆری ئەو ئاوازانەی بە کەمال محەمەد داوەو دەڵێت :لەدوای راپەڕینەوە لە شاری سلێمانی كەمال محەمەد كۆنسێرتێكی گۆرانی ئەنجامدا ،پێكەوە چووینە سەرتەختی شانۆ ،خەڵكەكە ھاواری كرد كەمال محەمەد، كە زۆربەی گۆرانییەكانی من ئاوازم بۆ داناوە، كاتێك لەگەڵ كەمال محەمەددا لە جێگەیەك پێكەوەدەبووین ،گەنجەکان بە منیان دەوت كاكە رەسمێكمان ناگریت ،ئیتر موعاناتەكە لێرەوە دەستی پێكرد ،بۆیە بڕیارمدا خۆم گۆرانییەکانی خۆم بڵێمەوە. عەتا ئەحمەد بۆ “زەمەن” باسی ئەوەشی کرد کە لە ھونەردا سوودمەند نەبووە ،بەاڵم كاتێك سیدیەكی گۆرانی بۆ ھونەرمەندێك سیدیەكەی ھونە‌رمە‌ندە‌كە كردووە، فرۆشتۆتەوە بە تۆمارگەیەك ،ئەوكات مافی ماندوبوونی خۆی وەرگرتووە و دەڵێت :بیرم دێت لە سیدی یاراندا ،مانگ و نیوێك دوكانم داخست ،ھونەرمەند ھەبووە بیست‌و پێنج جار ئاوازەكەم بۆ وتۆتەوە لە ستۆدیۆدا تا توانیویەتی بیڵێتەوە ،دەی من نابێت پارەیەك وەربگرم.
زەمەن ماوەی چوار ساڵە گرووپێک لە گەنجانی شارەزوور ،بە ناوی (گروپی بەخشەرەکانی خودا) کە لە 10 کەس پێکهاتوون ،بەردەوام خزمەت بە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی ناوچەکەیان و دەرەوەی ناوچەکەیان دەکەن و دەڵێن :ئەوەی پێمان بکرێت بۆ خزمەتی ئەم خاوەنپێداویستییە تایبەتانە دەیکەین. یەحیا حەبیب یەکێکە لە گەنجەکانی ئەو گرووپە و بۆ “زەمەن” باسی لەوە کرد کە ئەرکی گرووپەکەیان بریتییە لە شۆردن و پاککردنەوە و لەبەرکردنی
جلوبەرگی نوێ بۆ بەخشراو و ئەو خاوەنپێداویستییە تایبەتانەی کە سەرپەرشتیاریان نییە و ناتوانن خزمەتی خۆیان بکەن. ئەم گەنجانەی شارەزوور ،بەردەوام سەردانی ئەو جۆرە کەسانە دەکەن و لە کەموکوڕی و پێداویستییەکانیان دەکۆڵنەوە و خزمەتیان دەکەن، ئەوانەشی پێویستییان بە پزیشکە، لەسەر ئەرکی خۆیان و خێرخوازان دەیانبەن بۆ الی پزیشک و چارەسەرییان بۆ وەردەگرن. یەحیا حەبیب دەڵێت :بەداخەوە رۆژانە کۆمەڵێک کەس لەم واڵتەدا دەبینرێن ،کە سەرپەرشتیاریان نییەو بێ شوێنن ،یاخود ناتوانن خزمەتی
خۆیان بکەن ،ئێمە لەو سۆنگەیەوە ھەستاوین بە ئەنجامدانی ئەم کارە و دانانیشین و ئەوەی پێمان بکرێت بۆ خزمەتی ئەم بەخشراو و خاوەنپێداویستییە تایبەتانە دەیکەین. ئەو گەنجە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ،کە لە چەند ساڵی رابردوودا ئەم کارانەیان لە سۆشیاڵ میدیا باڵونەکردوەتەوەو وتیشی: “بەاڵم زۆربوونی رێژەی بەخشراو خاوەنپێداویستی تایبەت لە ناوچە جیاوازەکاندا وای لێ‌کردین ڤیدیۆیان بگرین و باڵوی بکەینەوە ،بۆ ئەوەی لەبری ئەوەی خەڵک گاڵتەو سووکایەتی بەم بەخشراوانە بکەن، خزمەت و ھاوکارییان بکەن”.
لە گینسەوە درێژترین قژ کچە الوێکی واڵتی ھیندستان بەھۆی درێژیی قژییەوە ،ژمارەی پیوانەیی شکاند و ناوی چووە کتێبی گینسەوە. نیالنشی پاتیلی تەمەن 16سااڵن ،خاوەنی درێژترین قژە لە ھەموو جیهاندا و بەوھۆیەوە ھاوڕێکانی بە پاڵەوانی نێو کارتۆنی” راپونزێل “ کە کچێکی قژ زەردی درێژە ،بانگی دەکەن. نیالنسی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا جیهانییەکان دەڵێت دایکی ھاوکاری بووە بۆ خزمەتکردنی قژی و زۆری خۆشدەوێت.
قسەکردن بە خێرایی پیاوێکی بەتەمەنی دانیشتووی کەنەدا ،بەھۆی ئەوەی بە خێراییەکی زۆر قسە دەکات ،ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە. شون شانون شێوازی قسەکردنی جیاوازترە بە بەراورد بە کەسەکانی دیکە و دەتوانێت زۆر بە خێرایی لە ماوەیەکی کەمدا زۆرترین قسە بکات و 120بۆ 150وشە لە یەک خولەکدا بڵێت. شون شانون باس لەوە دەکات کە توانایەکی لە رادەبەدەری ھەیە و ھیچ کەسێک ناتوانێت وەک ئەو بکات.
درێژترین پاسکیل درێژترین پاسکیلی ناوازە لە واڵتی ھۆڵەندا ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە. ئەندامانی پاسکیلسواریی Mijl Van Mares Werk- ploegلە واڵتی ھۆڵەندا ،پاسکیلێک دروست دەکەن کە درێژییەکەی 35.79مەترە کە 117پێ و 5ئینجە. پاسکیلەکە لە کەرەستەی پتەو دروستکراوەو سەرکەوتوش بووە و دەتوانرێت چەند کەسێک لەسەری بێت ،بەم ھۆیەشەوە جیاوازتر لە پاسکیلەکانی دیکە دەبینرێت.
ن�� ڵ ��ودەو �ڵ�ە ت��ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
9
ئایا‌ئەمریکا‌دەبێت‌بە‌تره‌مپۆكراسی؟
تره‌مپۆكراسی سیستمێكی دهسهاڵتدارییه نایه‌وێت ده‌وڵه‌ت له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێت ،ده‌یه‌وێت بیشكێنێت لوقمان‌غه‌فوور ئەمریکا تره‌مپ -ۆكراسی واته سیستمی تره‌مپ له حوكمڕانیدا ،سیستمێكی داپلۆسێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كه تره‌مپ بنیاتیناوه نه‌ك دژی كۆنگرێس به‌ڵكو زۆر زیاتریش له‌گه‌ڵ كۆنگرێس ،شانبه‌شانی به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده كۆمارییه‌كان .تره‌مپۆكراسی سیستمێكی دهسهاڵتدارییه الی تره‌مپ كه رێگره له رێكخستنی كاروباری ده‌وڵه‌ت ،نایه‌وێت ده‌وڵه‌ت لهبهریهكههڵوهشێنێت ،به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت بشكێنێت. دیڤد فرۆم نووسه‌ری ئه‌م كتێبه‌یه، الیهنگر و ئه‌ندامی كۆمارییه‌كانه و كه‌سێكی كۆنسه‌رڤاتیڤه. ته‌نیا نه‌ك یه كێكه له
و وتاره‌كانی جۆرج ده‌بلیو بۆش 43مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه و خاوه‌نی 9كتێبه له‌بواری سیاسه‌تدا. كتێبەکە تیشكده‌خاته سه‌ر ره‌فتاری وه‌ك تره‌مپ سیا سییه ك ،
كه ته‌نیا هه‌ست به به‌های ئابووری ده‌كه‌ن و رێزناگرن له كهلچهر و رۆشنبیری”. ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا نووسیویه‌تی: “سه‌یر له‌وه‌دایه تره‌مپ نه‌بووه جێگه‌ی باوه‌ڕی ده‌نگده‌ره‌كانی ،به‌اڵم ئه‌وان باوه‌ڕیان پێی هه‌یه ،هه‌تا كۆمارییه‌كان ترسیان له‌و نوخبه سیاسییه سه‌رمایه‌داره هه‌بوو كه پشتگیری تره‌مپیان كرد ،نه‌یانوێرا پاشه‌كشێ به تره‌مپ بكه‌ن .به‌ئاشكرا به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی حزب له چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا ئه‌وه‌یان ئه‌دا به گوێی خه‌ڵكی ئه‌مریكادا ،هه‌تا ستافه‌كه‌ی ره‌فتار و دڵڕه‌قی تره‌مپ گه‌شه‌پێده‌ده‌ن، به‌اڵم سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌رشتێك ئه‌وانه‌ی چوارده‌وری تره‌مپ به‌نهێنی ده‌یڵێن و تره‌مپ هانده‌ده‌ن ئه‌و شتانه بكات له‌فه‌زای گشتیی‌دا، ئه‌وه په‌رچه‌كرداری گشتییه كه گومان بكه‌ن له به‌رگه‌گرتن له تره‌مپۆكراسی”. به‌اڵم نووسه‌ر نا‌ئومێد نییه له‌و دۆخه‌كه‌و وێنه‌یه‌كی دیكه ده‌كێشێت له به‌شی كۆتایی كتێبه‌كه به‌ناوی “هیوا” كه پێویسته هه‌موو ئه‌مریكییه‌ك گه‌شه‌بدات به‌و دیموكراتییه‌ی كه تره‌مپ چاله‌نجی ده‌كات.
ئه‌مریكا ده‌بێت به تره‌مپۆكراسی؟
كتێبی “ تر ه مپۆ كر ا سی ” ته‌نیا 10رۆژ دوای كتێبی “ئاگر و توڕه‌یی” مایكل وۆلف چاپكرا .كه به‌قه‌باره نزیكن له یه كه و ه و میش ئه نزیكه‌ی 320 ال په ڕ ه یه . فرۆم به وریاییه وه جه د ه ل به نێو ده‌قه‌كه‌دا د ه كا ت و بۆ ئه وه ش چه‌ندین
ڕ ه خنه گر ه سه ر سه خته كا نی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، به‌ڵكو تووڕه‌یه له‌ره‌فتاری حزبی دیموكراتی ئه‌مریكا و باڵی راستی میدیای ئه‌مریكی كه چۆن هه‌وڵیاندا تره‌مپ سه‌رخه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی. فرۆم له كه‌نه‌دا له دایكبووە ،له هه‌ر سێ زانكۆی تۆرینتۆ و بێل و كۆلێژی مافی زانكۆی هارڤارد بڕوانامه‌ی به‌ده‌ستهێناوه .ساڵی 1980 به‌شداریكردووه له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی رۆناڵد رێگان، ئه‌ندامێكی خۆبه‌خش بووه، به‌شداریكردووه له كۆنگره‌ی حزبی كۆماری ساڵی .1988پاڵپشتی لێدانی عێراقی كردووه له‌سه‌ر ئیداره‌كه‌ی ده‌ستی جۆرج ده‌بلیو بوش، لێدوان نووسه‌ری
و ئه به ها نا نه د ه خا ته ڕ و و تره‌مپ كه له ئیداره‌كه‌یدا له كردوونی ماوه‌ی دوو ساڵ سه ر ۆ كا یه تید ا و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه داونی ،له الپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كه‌دا 15 “تره‌مپ ده‌ڵێت: گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تی به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك نوخبه له چوارده‌وری له دۆخێكی ناله‌بار بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ به‌شێكی زۆریان، له‌گه‌ڵ گروپێكی الوه‌كی كه سه‌ر به كۆمه‌ڵێك له‌و پیاوانه بوون
سه رچاوه ی جیا و ا ز ی مێژووی‌و سیاسیی‌و میدیایی به‌كارهێناوه .روانینێكی روون و ئاشكرای خستۆته‌ڕوو له‌سه‌ر جیهانی تره‌مپ كه چۆن كه‌ناڵی فۆكس و ئێن بی سی نیوز به‌كارده‌هێنێت بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كانی، له‌رێگه‌ی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس هیو هیوت و مارك لێڤین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ورد نیشانده‌دات كه چۆن تره‌مپ هێزێكی خه‌یاڵی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌كارده‌هێنێت شانبه‌شانی ره‌فتاره‌كانی تا خه‌ڵك ملكهچبكات نه‌ك هاوڕی و هاوكاره‌كانی كه له كاتێكدا به‌شێكی زۆریان پۆست و پله‌و پایه‌یان وه‌رگرتووه. پارێزگاریكردنه یاسا‌و له‌هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ ده‌خاته‌ڕوو سودبه‌خشه‌كان پێویستییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ری بیرۆكراسیه‌ت و مامه‌ڵه‌كردنی زۆر له‌گه‌ڵ خودی خۆی تا دڵنیایی بداته جه‌ماوه‌ر. نووسه‌ر قسه‌كردنی سیاسییانه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌خاته‌ڕوو كه ئامانجیان دروستكردنی ئه‌مریكایه به پارچهپارچهكراوی نه‌ك به یه‌كگرتووی ،فرۆم نایه‌وێت پێداگری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی سه‌رۆك تره‌مپ بكات ،به‌ڵكو ده‌یه‌وێت په‌نجه بخاته‌سه‌ر تره‌مپۆكراسی له‌سیستمه‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی شكست روویدا له‌وه‌ی رێگری بكرێت له هاتنه سه‌رحوكمی تره‌مپ و به‌رده‌وامبوونی له ده‌سه‌اڵت.
بۆچی زۆرێك پشتگیری ده‌كه‌ن؟
له‌ڕاستیدا به‌شداریكردنه‌كانی دیڤد فرۆم به وتاره سه‌رنجڕاكێشه‌كانی له‌سه‌ر سیاسه‌تی
كه‌چی ئه‌وه‌تا له سه‌رده‌می سه‌رۆك تره‌مپدا كه‌مترین په‌نابه‌ر هێنراوه‌ته واڵتهكهوه. ئه‌وه ئاشكرایه كه مه‌كسیكییه‌ك بێت بۆ ئه‌مریكا ئه‌و مه‌كسیكییه نییه كه گرفتی نه‌بێت به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن كه ژیانیان پڕ گرفت و كێشه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت له ئه‌مریكا ژیانیان بگۆڕن ،به‌اڵم هه‌موو ئه‌مانه تلیاك كێش و تاوانبار نین ،به‌ڵكو خه‌ڵكی باشیشیان تێدایه .فرۆم ده‌شڵێت“ :تره‌مپ راستگۆیانه جه‌ختده‌كاته‌وه ،به‌ساده‌یی رامانده‌كێشێت بۆ ناو قواڵیی ملمالنییهكی نوێ كه له‌وێدا هه‌میشه خولخواردوو و توڕه‌بین به‌ده‌وری چاره‌سه‌ری سیاسی ونبوودا كه دواجار ئه‌گه‌ینه كۆتاییه‌كی ناچوونیه‌ك”.
سه‌رۆكێكی كلێپتۆكرات
ئه‌مریكا له گۆڤاری The Atlantic وایلێكردم ئه‌م كتێبه بخوێنمه‌وه ،سه‌ره‌تا دوودڵ بووم له‌و كاته‌ی پێیدهبهخشم بۆ خوێندنه‌وه ،به‌اڵم له‌راستیدا تره‌مپۆكراسی ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی هه‌موو ئه‌و ئازار و بیرلێكراوانهیه بۆ مه‌به‌ستێك كه تره‌مپ بووه‌ته هۆی زیانگه‌یاندنی به هاوپه‌یمانه‌كانی و سه‌روه‌ری یاسا و چه‌ندینی شتی دیكه. له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت“ :ئه‌م نووسینانه‌ی نێو كتێبه‌كه ده‌شێت توانا‌و ده‌سه‌اڵت ببه‌خشێت و هاوكاری تره‌مپ بكات ،چونكه به‌نسبه‌ت منه‌وه ئه‌مه ئه‌رك و كێشه‌یه‌كی گرنگه ،له‌كاتێكدا تره‌مپ كه‌سێكه زۆرێك پشتگیری ئه‌كه‌ن”. فۆرم له‌كتێبه‌كه‌یدا داوا له كۆمارییه كالسیكییهكان ده‌كات كه یاسایه‌كی كۆنزهرڤاتیڤیانهی حزبی ده‌ركه‌ن ،كه به‌راستی تره‌مپ مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت حاكمی ره‌ها بێت و بتوانێت دیموكراسی تێكشكێنێت، چونكه كه‌سێكی ته‌واو ئهناركییه .هه‌روه‌ها ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی كه چۆن ترسمان نه‌بێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێك كه ده‌ستوره‌كه‌مان شكست پێبهێنێت .ده‌شڵێت“ :ده‌نگم به هیالری كلنتۆندا ،نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ڵكی هه‌یه بۆ من ،له كۆمه‌ڵێك لیستی وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و ده‌ستكه‌وتی ماددی و ریوشوێنی یاسایی و قه‌زایی ،به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگری له پابه‌ندبوون به یاسا و رێساكانی دیموكراتییه‌وه ده‌كات ،وێرای ئه‌وه‌ی ناكۆكیم له‌گه‌ڵ هیالری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له هه‌یه، پێموابوو هیالری پابه‌ند ده‌بوو به كۆمه‌ڵێك پێودانگ كه تره‌مپ قه‌شمه‌ری پێدێت”. له چاپته‌ری دووه‌می كتێبه‌كه له‌ژێر ناوی (ده‌سته‌به‌ركردن) ،نووسه‌ر جهختیكردۆته سه‌ر پێچه‌وانه‌كانی ئاكاری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن .چونكه به‌شی زۆری كتێبه‌كه‌ی بۆ سیاسه‌تی تره‌مپ داناوه به رۆژی ههڵبژاردنییهوهو نووسه‌ر دووباره‌ی ده‌كاته‌وه كه تره‌مپ له‌توانایدایه چالێنجی پێودانگی ره‌فتاره باشه گه‌شاوه‌كانی ئه‌مریكا بكات له‌رێگه‌ی ئه‌و نوخبه سیاسییه كۆماریی و میدیایی و داراییه‌ی كه هه‌یه‌تی.
بنیاتنانی تره‌مپۆكراسی!
كه‌واته فرۆم ده‌پرسێت شێوازی حوكمی سه‌رۆك تره‌مپ چۆنه؟ بنیاتنانی تره‌مپۆكراسی چییه؟ سه‌ره‌تا وه‌ك بزنسێتی تره‌مپ قازانجی هه‌موو شتێكی بۆ خۆی و ژماره‌یه‌كی كه‌می كارمه‌ندانی چوارده‌وری ئه‌وێت ،له‌كاتێكدا كه‌مكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی خه‌رجی ته‌نیا بۆ بڕواكردنه پێی .نموونه له‌سه‌ر ئه‌و زیادهمهسرهفییه لهرادهبهدهرانه ده‌هێنێته‌وه كه له‌مێژووی ئه‌مریكادا هیچ سه‌رۆكێك ئه‌و پاره زۆره‌ی به‌كارنه‌هێناوه. له چاپته‌ری چوار كه له‌ژێر ناوی (تااڵنی)و لهالپهڕه 53دا نووسه‌ر ده‌ڵێت: “ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 8ئه‌وه‌نده‌ی باراك ئۆباما -ی سه‌رۆكی پێشوو ،گه‌شتی واڵتانی كردووه .له‌ساڵی 2017كۆنگرێس به‌شی شێری پاره‌ی بۆ پاراستنی ئاسایشی تره‌مپ دابینكردووه كه زیاتر له 120ملیۆن دۆالر بووه ،هه‌روه‌ها له مارسی ،2017 كوشنێر-ی زاوای تره‌مپ و راوێژكار ،بۆ كه‌شتێك 330هه‌زار دۆالری خه‌رجكردووه. ئیرك كوڕی تره‌مپ له جێنیوه‌ری ، 2017له
گه‌شتێكیدا بۆ ئۆرۆگوای ته‌نیا كرێی ژووری هۆتێله‌كه‌ی 100هه‌زار دۆالر بووه ”.هه‌ر بۆیه نووسه‌ر پێیوایه به‌رده‌وامبوونیشی بۆ ئه‌وه‌یه كه پله‌وپایه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت بۆ چنگكه‌وتنی پاره‌ی زیاتر بۆ پرۆژه بازرگانییه‌كانی. پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆی ،نووسه‌ر ده‌ڵێت“ :تره‌مپ یهكلهدواییهك رێگری ده‌كات له‌به‌رده‌م رێسا جێگیره‌كانی حكومه‌تی فیدرالی دژی گه‌نده‌ڵی شه‌خسی”. ره‌نگه بۆ ئه‌مریكییه‌كان ئاسان نه‌بێت كه واڵته‌كه‌یان له گه‌نده‌ڵیدا له پله‌ی 18دا ببیننه‌وه به‌پێی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌دوای به‌لجیكا و هۆنكۆنگ -ه‌وه‌یه ،به‌اڵم فرۆم ئه‌مه ده‌خاته ملی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ و پێیوایه نه‌ك ته‌نیا تره‌مپ ،به‌ڵكو تێكڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی كارده‌كه‌ن لێی به‌رپرسن، چونكه ئه‌وان به‌هۆی هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی ماددی بێده‌نگن. فرۆم پێیوایه ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه ساخته‌یه، به‌ئاسانی الناچێت .به‌ر له‌گرتنه ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی دیوارێكی به‌هێزی سه‌رمایه‌ی له‌پشت بوو ئێستا ته‌واو پاڵپشتی قایمه. نووسه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ڵێت ”:كه‌سێكی وه‌ك “سیڤن كیڤن بانۆن” پێیوایه تره‌مپ رۆحی سه‌رده‌می ئه‌مریكایه ،هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌سێكی سپی پێست دروشمه‌كه‌ی”ئه‌مریكا به‌مه‌زنی بنیاتئهنێینهوه“ و ئااڵی ئه‌مریكی پێكه‌وه به‌رزده‌كاته‌وه ”.ئاماژه به‌وه ده‌دات كه تره‌مپ قومارێكی گرنگ ده‌كات :كه هه‌ر یه‌كه‌مان زیاتر رقمان له‌دیموكراتی بووه‌وه وه‌ك له‌وه‌ی دیموكراتیمان خۆش بوێت.
بۆمبی راسیسزم و ره‌گه‌زپه‌رستیی ته‌قانده‌وه
فرۆم -ی 58ساڵ ،له‌ساڵی 2007 ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی وه‌رگرتووه ،بۆیه هه‌میشه چاوێكی له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی راسیزمه ،ئه‌و ده‌ڵێت“ :له هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه به‌شیمان بۆوه كه به پیاوه بچوكه سپی پێستهكانیدا، له‌بری ئه‌وه شێوه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی پۆشی و به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی توێژێكی ملیاردێر و كۆمارییه‌كان ،كرد كه هه‌مان هه‌ڵسوكه‌تی ئه‌و ئه‌نوێنن ،به‌اڵم هه‌ردوو توێژه‌كه به توندی له‌الیه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكییه‌وه ره‌تكراوه‌ن .یه‌كه‌م شت به كاوه‌خۆ ئه‌مه بوه‌ته هۆی داڕوخانی كۆمارییه‌كان ،دووه‌میش ده‌سته‌وسانی دیموكراته‌كان كه دۆخیان له دۆخی كۆمارییه‌كان باشتر نییه!” نووسه‌ر رایوایه ،ئه‌مریكییه‌كان مه‌به‌سته تایبه‌تییه‌كانی تره‌مپیان له‌ئامێزگرت و جێپه‌نجه‌ی به توێژی مامناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌ركه‌وت و زۆربه‌ی بۆمبه راسیسزم و ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كانی ته‌قانده‌وه و گۆمه‌كه‌ی شه‌ڵه‌قاند ،بێئه‌وه‌ی ترسی له ئه‌مریكییه‌كان هه‌بێت كه ئه‌م فێڵی ره‌گه‌زپه‌رستییه له‌و تلیاكه ترستاكتره كه شه‌و رۆژ ده‌یڵێته‌وه كه په‌نابه‌ره‌كان تلیاك كێشن. فرۆم به‌خێرایی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردۆته‌وه كه تره‌مپ ئامرازێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی كه گرفتی ئه‌مریكییه‌كان زیادبكات له نێویاندا راسیسزم. نووسه‌ر جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه كه نوخبه‌ی كۆمارییه‌كان به ده‌یان كه‌سی تێدایه كه به په‌نابه‌ری هاتوونه‌ته ئه‌مریكا
دێڤد فرۆم له‌هه‌موو چهپتهرێك جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه تره‌مپ سه‌رۆكێكی كلێپتۆكراتییه ،واتا ده‌سه‌اڵتی سیاسی به‌كارده‌هێنێت بۆ تااڵنی سه‌رچاوه‌ی واڵت. من ناچمه‌وه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چونكه پێشتر قسه‌م له‌سه‌ر كرد .ئه‌مه‌وێت باسی ئه‌وه بكه‌م نووسه‌ر جه‌خت له خاڵێكی گرنگ ده‌كاته‌وه كه ته‌نگه‌تاوبوونی تره‌مپه به‌و ره‌خنانه‌ی له‌الیه‌ن میدیاوه ئاراسته‌ی ده‌كرێن ،له‌كاتێكدا ده‌بوو به‌پێچه‌وانه بیتوانیایه ئه‌و ره‌خنانه بقۆزێته‌وه .فرۆم ده‌ڵێت“ :ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌كه‌ین تره‌مپ باش ببێت كه‌چی ئه‌و توندتر ئه‌بێت .كه‌واته ئه‌مه خراپی به‌رپرسیارێتی نوخبه‌ی ئه‌مریكییه ،غرووری سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حزبه ،دابڕانی ئه‌و سه‌روه‌ته به‌نرخه‌یه كه پێی ده‌ڵێن دیموكراسی :هه‌موو ئه‌مانه و زۆر زیاتریش سه‌رچاوه‌ی تره‌مپن كه‌واده‌كات به‌مجۆره ده‌سه‌اڵت به‌كاربهێنێت”. فرۆم ده‌ڵێت“ :تره‌مپ له‌بری ئه‌وه‌ی نێوان تاریكی و توڕه‌یی چوارده‌وری جیاكاته‌وه، كه‌چی ملی ناوه به تاریكی و توڕه‌ییه‌وه. یه‌ك شتی روونتر هه‌یه ،هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بێ هیچ پاڵنه‌رێكی خۆپهرستییانه ،چوونه ناو ئیداره‌كه‌ی تره‌مپه‌وه هه‌ر زوو له‌الیه‌ن تره‌مپه‌وه خیانه‌تیان رووبه‌ڕوو كرایه‌وه‌و ده‌ركران”. نووسه‌ر له چاپته‌ری ده‌یه‌مدا تیشكده‌خاته سه‌ر ترهمپۆكراته ئه‌مریكییه‌كان .من وایده‌بینم كه فرۆم بیه‌وێت پیمانبڵێت كه ئه‌مانه بێهێزترین پارێزه‌رن به‌رامبه‌ر ئه‌و ترسانه‌ی كه رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه. ئه‌مانه گواستنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان له مه‌به‌ستێكی گونجاوه‌وه ده‌چێته ناو گیرفانێكی نه‌گونجاوه‌وه ،كارده‌كه‌ن بۆ بهالرێدابردنی جێبه‌جێكردنی یاسا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌اڵتی بزنسه‌كه‌یان. گرنگی ئه‌م كتێبه له‌وه‌دایه كه كه‌سێك نووسی ئه‌ندامی كۆمارییه‌كانه ،هه‌ر بۆیه له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می فرۆشی كتێیهكهدا له‌دوای 16ی جێنیوه‌ری 2018ه‌وه ،نزیكه‌ی 55هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشرا. هه‌رچه‌نده من تا ئه‌م ساته ئیداره‌ی تره‌مپم له باراك ئۆباما پێ باشتره ،به‌اڵم نایشارمەوە كه ئه‌م كتێبه به‌شێك له روانینهكانمی له‌سه‌ر سه‌رۆك تره‌مپ گۆڕی هه‌ر بۆیه دواڕسته كه ده‌مه‌وێت بینووسم ئه‌وه‌یه“ :له به‌رامبه‌ر ئه‌و جبه‌خانه زۆره‌ی هه‌ڵه‌كانی ،ئه‌مریكییه‌كان دووڕووییان نییه به‌رامبه‌ر تره‌مپ”.
تره‌مپ له‌بری ئه‌وه‌ی نێوان تاریكی و توڕه‌یی چوارده‌وری جیاكاته‌وه، كه‌چی ملی ناوه به تاریكی و توڕه‌ییه‌وه
ن�� ڵ ��ودەو �ڵ�ە ت��ی
8
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
کێ ده‌بێته سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا؟
سیستمی درۆینەی سەرۆککۆماریی
ده‌هێنێت ،ده‌ستی له کار کێشایه‌وه. ئێستا ،پێنج که‌س ملمالنێ ده‌که‌ن له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و پارته که چوار ژن و یه‌ک پیاون ،ئه‌وانیش ڕێبێکا لۆنگ به‌یلی ،ئیمیلی سۆرنبێری ،سێر کێیر ستامه‌ر ،جێس فیلیپس و لیزا ناندین. کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی پارتی کرێکاران ده‌بێت ئه‌ندامی په‌رله‌مان بێت و به الیه‌نی که‌مه‌وه ١٠ئهندامی په‌رله‌مانی پارته‌که‌ی پشتگیری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته کاندیدی
زەمەن
گونای ئاساڵن
zamenpress@gmail.com
دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی به‌ریتانیا له ١٢ی مانگی دیسه‌مبه‌ری ڕابردوو ،که پارتی کرێکاران گورزێکی توندی به‌رکه‌وت و پارتی پارێزکاران زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، جێرمی کۆربین سه‌رۆکی پارتی کرێکاران وه‌کو نه‌ریتێکی سیاسی زاڵ که سه‌رۆکی پارتێک که له هه‌ڵبژاردندا ده‌یدۆڕێنێت واز له سه‌رۆکایه‌تی
سه‌رۆکایه‌تی .دوای ئه‌وه‌ی ده‌رگای خۆ پااڵوتن داده‌خرێت و ناوی کاندیده‌کان راده‌گه‌یه‌نرێت، چه‌ند قۆناغێکی تری به‌دوادا دێت و پاشان ئه‌ندام و الیهنگرانی -ده‌بێت الیهنگر فۆرمی الیه‌نگری پڕکردبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌نگ بدات -و سه‌ندیکاکانی سه‌ر به پارتی کرێکاران ده‌نگ ده‌ده‌ن .قۆناغ به قۆناغ کاندیده‌کان سه‌رده‌که‌ون و ئه‌و کاندیدانه‌ی که‌مترین ده‌نگ ده‌هێنن له ملمالنێکه ده‌چنه ده‌ره‌وه ،دواجار دوو کاندید ده‌مێننه‌وه که زۆرترین ده‌نگیان
به‌ده‌ست هێناوەو ده‌بێت کاندیدی براوه بۆ سه‌رۆکایه‌تی زیاتر له سه‌دا په‌نجای ده‌نگه‌کان بهێنێت. له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه پرۆسێسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی تازه بۆ پارته‌که ده‌ستیپێکردووه که چه‌ند مانگێک ده‌خایه‌نێت و ده‌بێت له ڕۆژی ٤ی مانگی نیساندا که کۆنگره‌ی پارته‌که‌یه سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆسانه ته‌واو بووبێت و له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌کان و ناوی سه‌رۆکه تازه‌که راده‌گه‌یه‌نرێت.
لە تورکیا دیارترین تایبەتمەندیی ئایدۆڵۆژیای فەرمی بەمشێوەیەیە :سەرەتا درۆیەک دەکەن ،دواتر بەردەوامی بە درۆکەیان دەدەن ،بۆ ئەوەی درۆکە بمێنێتەوە و بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بڕوا بە درۆکەیان بکات، هەموو دەزگاکانی دەوڵەت بەکاردەهێنن ،توندوتیژی بەکاردەهێنن ،دەست بە کەمپین دەکەن ،شەڕی دەرونی دەستپێدەکەن و هەموو ڕێ و ڕێبازێک لەپێناو داهاتوودا بەکاردەهێنن.
نمونەی زۆر هەیە:
لە ڕابردوودا بەپێی ئایدۆلۆژیای فەرمی “کورد نەبوو”.بە کوردیان دەوت “تورکی شاخاوی”. ئەمەیان وت و بە سااڵن دووبارەیان کردەوە ،بەو هۆیەوە بەهەزاران کەس گیانیان لەدەستدا ،بە تەنیا لە دوایین شۆڕشدا (شۆڕشی پەکەکە) زیاتر لە ٥٠هەزار کەس گیانیان لەدەستدا. دواتر وتیان کورد هەیە و “کورد و تورک بە هەزاران ساڵە وەک برا بەیەکەوە دەژین”! وەک ئەوەی هیچ نەبووبێ ،وەک ئەوەی لەم واڵتەدا هیچ شتێک ڕووینەدابێت ،وتەبێژانی ئایدۆلۆژیای فەرمی وتیان“ ،کورد دەناسین” ،دواتر وتیان “دەستمان لە ڕەتکردن و تواندنەوەی کورد بەردا”. بێ داوای لێبوردنێک ،بێ خۆڕەخنەکردنێت ،بێ ڕووبەڕووبوونێک و بێ لێپرسینەوەیەک... لەگەڵ ئەوەشدا نە گۆڕانکارییەک لە ماف‌دا ،نە باشکردنی دۆخەکە و نە دەستوورێکی بنەڕەتی. لەگەڵ ئەوەی بە هەزاران گوند وێرانکران ،ژیانیان تاریککرد ،زیاتر لە ٥٠هەزار کەس کوژران و کێشەکان لە ناوخۆ و دەرەوەدا بە بەکارهێنانی توندوتیژی بەردەوامە ،وەک ئەوەی کێشەکان چارەسەرکراون ،بە ئارامی و بێخەم لەسەر هەڵوێستیان بەردەوامن. پێشتر دەیانوت کورد نییە ،ئەوانە تورکی شاخاویینو دەزگاکانی دەوڵەتیان بۆ هێشتنەوەی ئەم عەقڵیەتە بەکاردەهێنا ،ئەمڕۆ دەڵێن“ ،ئێمە کێشەمان لەگەڵ کوردەکان نییە ،جیاوازیمان نییە ،خاوەنی هەمان مافین، کێشەمان لەگەڵ تیرۆر هەیە” .بەمشێوەیە دەیانەوێت درۆکانیان بەردەوامی پێبدەن و کار دەکەن بۆئەوەی کۆمەڵگاش بڕوایان پێ‌بکات. دەوڵەتی تورک لە ناوخۆ و دەرەوەدا بۆ ئەوەی ئەم درۆیە جێگیربکات ،هەموو دەرفەتەکانی بەکاردەهێنێت. لەهەمووی خراپتر دەوڵەت توانیویەتی بەشێکی گرنگی کۆمەڵگا بکاتە هاوبەشی درۆکانی .بە شەو ڕۆژ بە بەردەوامی دەرفەتەکانی بەکاردەهێنێت و کۆمەڵگا ژەهراویدەکات و سەریشدەکەوێت. لە تورکیا کۆمەڵگایەکی ساختەکار ،دووڕوو و درۆزن دروستکراوە ،بە ڕاستڕەو ،عیلمانی ،نەتەوەپەرست، چەپەکانیەوە کۆمەڵگایەک دروست بووە کە ڕێگای ئازادیان گرتووە. دەیانەوێت لەم دۆخە ڕزگاریان ببێت ،بەاڵم وەک سەالحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە دەستگیرکراوە وتی“ ،هەرچەند هەوڵدەدەن لەناو قەیرانەکە بێنە دەرەوە ،بەاڵم زیاتر بەناو قەیراندا ڕوودەچن”. ئەو دەوڵەتەی کە لە هەڵوێستی دەمیرتاش نیگەرانە، دەنووسێت ،نەخشەدادەنێت و کاردەکات و هەموو دەرفەتەکانی بۆ ئەوەی قسەکانی دەمیرتاش بەدرۆ بخاتەوە ،بەکاردەهێنێت. پیاوەکانیان بەو ئاڕاستەیە کار دەکەن ،بەو شێوەیە شانۆی نوێ ئامادە دەکەن و دەست بە کەمپین دەکەن و تاکتیکی شەڕی دەرونی بەڕێوەدەبەن. ڕۆژێک دێت ماوەی زیندانیکردنی دەمیرتاش کۆتایی دێت ،دەگەڕێتەوە ناو سیاسەت و ئەوانەی ئەمڕۆ خاوەنی ئەم هەموو درۆیەن ،وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت ،نە داوای لێبوردن دەکەن ،نە خۆیان رەخنە دەکەن و نە ڕووبەڕووی ڕاستیەکان دەبنەوە و وەک ئەوەی هیچ نەبووبێ بەردەوامی بە ژیانی ئاسایی خۆیان دەدەن. بە پێچەوانەی قسەکانی دوێنێیان قسە دەکەن کردەوەکانیان ڕەتدەکەنەوە ،لەگەڵ ئەوەی تاوانبارن، وەک ئەوەی بێتاوانبن ،درێژە بە کارەکانیان دەدەن.
نمونەتان دەوێت:
نمونەیەکی ئاشکرا ئەوەیە ،دوێنێ ئەحمەد هاکان (نووسەرو پێشکەشکارێکی تورک) بە شانوباڵی دەمیرتاشدا هەڵیدەداو ئەمڕۆ لە هەموو دەرفەتێکدا هێرش دەکاتە سەری و هەڵوێستی خۆی گۆڕی ،هەروەها ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆک وەزیری پێشووی تورکیا کە لە کاتی (ڕووداوەکانی کۆبانی) دا داوای کرد دەمیرتاش بە پەلە هاوکارییان بکات. ١٠٠ساڵە کۆمەڵگا بە نەژادپەرستی و درۆکانیان ژەهرخوارد دەکرێت .بیرتان نەچێت تا لێپرسینەوە نەکرێت و ئایدۆلۆژیای فەرمی ڕووبەڕووی ڕاستیەکان نەبێتەوە ،کێشەکان کۆتایی نایەت و لەم جوگرافیایەدا چاوەڕێی کارەساتی تربن. وەرگێڕانی :پەیسەر
سێر ستامه‌ر
ڕێبێکا لۆنگ به‌یلی
لیزا ناندی
ئێمیلی سۆرنبێری
جێس فیلیپ
هه‌رچه‌نده جارێ زووه بۆ شیکاریکردنی ئه‌گه‌ره‌کان ،به‌اڵم زۆر له بۆچوونه‌کان پێیانوایه سێر ستامه‌ر، که پارێزه‌رێکه ،ئه‌ندامی په‌رله‌مان و وه‌زیری بریگزیته له حکومه‌تی سێبه‌ر، شانسی بردنه‌وه‌ی زۆره .پێش ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان پارێزه‌رێکی دیار بووه ،دکتۆرای هه‌یه و باوکی دوو منداڵه. باوکی سێر ستامه‌ر ،دروستکه‌ری ئامێره‌کان بووه له کارگه و دایکی په‌رستار بووه .ته‌مه‌نی ٥٨ساڵه و سه‌رۆکی پێشووتری پارتی کرێکاران ئید میلیباند پشتگیری ده‌کات ،بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی حیزب ٨٨ئهندامی په‌رله‌مانی پارته‌که‌ی پشتگیریان کرد.
به‌یلی، لۆنگ ڕێبێکا خانمێکی پارێزه‌ره له قه‌راخ شاری مانچسته‌ر کاری پارێزه‌ری کردووه .له بازنه‌ی که‌سه نزیکه‌کانی ده‌وری جێرمی کۆربین بووه ،ساڵی ١٩٧٩لهدایکبووه و دایکی منداڵێکه ،سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵناسی و یاسای خوێندووه. پێش ئه‌وه‌ی ببێت به پارێزه‌ر چه‌ندین کاری جۆراوجۆری کردووه هه‌ر له سێنته‌ری ته‌له‌فونه‌وه تاکو کارگه‌ی که‌لوپه‌لی ناو ماڵ ،له ساڵی ٢٠١٥وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانه، ٣٣ئهندامی په‌رله‌مان پشتگیریان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی حیزب.
لیزا ناندی له خێزانێکی لیبڕاڵه‌وه هاتووه ،باپیری -له دایکییه‌وه -له سااڵنی چله‌کاندا ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه و که‌سێکی دیاری پارتی لیبڕاڵ بووه ،باوکیشی ئه‌کادیمیستێک بووه له هیندستان له‌دایکبووه و لیزا ده‌ڵێت باوکم له‌و مارکسیسته ده‌گمه‌نانه‌یه که له به‌ریتانیادا نمونه‌یان که‌م ماوه. لیزا خۆی له ساڵی ١٩٧٩ مانچسته‌ر له‌دایکبووه ٣١ ،ئه‌ندام په‌رله‌مان پشتگیریان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی ،ساڵی ٢٠٠٦تاکو ٢٠١٠ئهندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له‌نده‌ن بووه و له ساڵی ٢٠١٠وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانه.
ئێمیلی سۆرنبێری که کاندیدێکی تره ،پێش ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندام په‌رله‌مان پارێزه‌رێکی گه‌وره و دیار بووه ،ساڵی ٢٠٠١جارێک کاندید بوو دۆڕا و ساڵی ٢٠٠٥بوو به ئه‌ندامی په‌رله‌مان ،ساڵی ١٩٦٠لهدایکبووه، باوکی پۆستێکی گرنگی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌بووه ،به‌اڵم دوای جیابوونه‌وه‌ی دایک و و باوکی ئێمیلی و دایکی ناچار بوون بچنه ناو خانووی شاره‌وانیه‌وه. ئێمێلی کاتێک منداڵ بووه ناچار بوون پشیله‌که‌یان ببه‌خشن چونکه پاره‌ی به‌خێوکردنیان نهبووه٢٣ ، ئه‌ندامی په‌رله‌مان پشتگیریان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی.
جێس فیلیپ له بێرمینگهام دایکی بووه، گه‌وره فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێکی ته‌ندروستی به‌ریتانی بووه و باوکیشی مامۆستا بووه، ساڵی ١٩٨١له بێرمینگهام له‌دایکبووه ،ئابووری‌و سیاسه‌تی کۆمه‌اڵیه‌تی له زانکۆی لیدز خوێندووه ،دایکی دوو کوڕه. له ساڵی ٢٠١٥وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانه و به یه‌کێک له سه‌رۆکایه‌تی ڕه‌خنه‌گره‌کانی جێرمی کۆربین ناسراوه٢٣ . ئه‌ندامی په‌رله‌مان پشتگیریان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی.
کاره‌ساتی ژینگه‌یی له ئوستورالیا
به ئاگر و باران هه‌ر له زیانی زینده‌وه‌رانه
زه‌مه‌ن ئه‌و ئاگره زۆر‌و گه‌ورانه‌ی له دارستانه‌کانی ئوستورالیادا ماوه‌یه‌کی زۆره که‌وتونه‌ته‌وه ،زیانه‌کانی به ته‌نیا هه‌ر مردنى سه‌دان هه‌زار گیاندارو زینده‌وه‌رو رووه‌کی جۆراوجۆر‌و ده‌گمه‌ن نییه که کاریگه‌ریه‌کی ژینگه‌یی نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر ئایندهی ئه‌و کیشوهرەو دواتر جیهان داده‌نێت ،به‌ڵکو چه‌ندين زیانی تری هه‌یه که وێرانبوونی ژینگه‌ی سروشتی لەالیهک و پیسبوونی ژینگه‌ی شار‌و ئاوه‌دانییه‌کان ،که بۆ مرۆڤ و گیانه‌وه‌رانی دیکه زیانی زۆره. تازه‌ترین کێشه که ئه‌و ئاگرانه خستوویانەتهوه ئه‌وه‌یه که دوای ئه‌وه‌ی الفاو و روباره‌کان خهڵوزو سوته‌مه‌نی ناوچه سوتاوه‌کانیان بۆ ناو ده‌ریا راماڵیوه، بۆته هۆی مردنی سه‌دان هه‌زار ماسی و زینده‌وه‌ری ده‌ریایی. شاره‌زایانی بواری ژینگەو ئیکۆلۆجی
پێیانوایه ئه‌و ئاگرو سوتماکه زیانی زۆر درێژخایه‌نی ده‌بێت له‌سه‌ر ژینگه‌ی روبارو ده‌ریاکان. دانیشتووانی لۆکا‌ڵی ده‌ڵێن که ئه‌وان بڕی یه‌کجار گه‌وره‌ی سوتماک و خۆڵه‌مێش و خه‌ڵوزیان بینیوه به به‌رده‌وامی که الفاو ڕایماڵیوه بۆ ناو ده‌ریاکان و دواتر له جێگای جۆراوجۆر که دیارترینیان که‌ناراوی باشووری وێلز بووه که به سه‌دان هه‌زار ماسی مردوون به‌هۆی ئه‌و ژه‌هراویبوونی ژینگه‌ییه‌وه. له روباری مهکلێی خۆڵه‌میش و خه‌ڵوزه‌که به درێژایی سه‌د کیلۆمه‌تر زیانی به ماسی و زینده‌وه‌ره‌کان گهیاندووەو کوشتوونی. پیاوێکی ماسیگر رایگه‌یاندووه که به درێژایی په‌نجا ساڵ ئه‌و له‌و ناوچه‌یه ماسیگر بووه ،به‌اڵم مردنی به‌و شێوه‌یه‌و راده‌یه نه‌بینیوه ،ئه‌و مردن و پیسبوونی ژینگه‌ی ئاوییه هه‌موو ئه‌و که‌ناراوانه ده‌گرێته‌وه که له ئاگری جه‌نگه‌ڵه‌کانه‌وه نزیکبوون.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێک دانیشتووانی ناوچه‌یی وه‌کو شارۆچکه‌ی بێڵبرۆک هه‌وڵیان داوه به وه‌رگرتنی هه‌ندێک که‌لوپه‌ل و ئامراز له ئاگرکوژێنه‌وه‌کان هه‌وڵبده‌ن ئاوه‌که پاک بکه‌نه‌وه و ڕێژه‌ی ئۆکسجینی تێدا به‌رز بکه‌نه‌وه ،به‌اڵم له‌وه ده‌چێت ڕاده‌ی کاره‌ساته‌که له‌وه گه‌وره‌تر بتوانرێت ڕێگه‌ی لێبگیرێت. ئه‌و بارانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له هه‌ندێک ناوچه‌ی ئاگرزهده باری ،وه‌کو نیشانەیهکی خێر بینرا چونکه تاکه هێزێک بوو بتوانێت به‌شێک له‌و ئاگرانه بکوژێنێته‌وه ،به‌اڵم دیاره له جێگایه‌ک ئاگره‌که‌ی کوژاندۆتهوەو به‌هۆی ڕاماڵینی خهڵوزو خۆڵه‌مێشه‌که بۆ ناو ڕوبار و ده‌ریاکان له جێگه‌ی دیکه کاره‌ساتی تری خولقاندووه. خه‌ڵکی هه‌ندێک ناوچه‌ی هه‌رێمی ئه‌زموونی ناخۆشیان له‌گه‌ڵ کاره‌ساتی سروشتی هه‌یه ،هه‌ندێک ناوچه‌ی روباره‌کان به‌هۆی کاره‌ساتی سروشتی و ئاگره‌وه له ساڵی ١٩٣٩دا ژه‌هراوی بوون و ماسیه‌کانیان
له‌ناوچووه ،به قسه‌ی پیاوێکی ئه‌وێ بێت تاکو ئێستاش له‌و جێگایه ماسیه‌کان پهیدانهبوونهتهوه. ئه‌و پیسبوونه ژینگه‌ییه به ته‌نیا ماسیه‌کانی باس ،مولێت و پشیلهماسی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵکو مردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له قرژاڵ و ملیۆنه‌ها گه‌راو هێلکه‌ی گرتۆته‌وه. کاتێک سێاڵوی روباره‌کان که به‌هۆی بارانبارینه‌وه هه‌ستاوه ،ڕێژه‌یه‌کی زۆری خه‌ڵوز و داری سوتاو خۆڵه‌مێشی ڕشتۆته ناو ڕوباره‌کانه‌وه ،به‌و هۆیه‌وه به کتوپڕی ڕێژه‌ی ئۆکسجینی ناو ئاوه‌که کهمبووەو مردنی ماسی و زینده‌وه‌ره‌کانی لێکه‌وتۆته‌وه. له‌وه ده‌چێت ئه‌مساڵ ساڵێکی نه‌هات بێت بۆ ژینگه‌ی زینده‌وه‌ران و ڕووه‌که‌کان و سروشت له ئوستورالیا؛ له جێگایه‌کدا که مرۆڤ ناتوانێت ئه‌و ئاگره زۆرانه کۆنترۆڵ بکات ،باران ده‌بارێت و هه‌ندێک له‌و ئاگرانه ده‌کوژێنێته‌وه ،به‌اڵم دیسانه‌وه هه‌مان باران ده‌بێته هۆی روودانی کاره‌ساتی ژینگه‌یی دیکه.
��ورد�� ت�ان�� ی�ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
7
دواى دەستگیرکردنى ئۆجەالن 2019 ،رەشترین ساڵ بوو بۆ پەکەکە
چەندین سەرکردەى مەیدانى تیرۆر کراون زەمەن ساڵى رابردوو بۆ پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) قورسترین و رەشترین ساڵ بوو لەدواى دەستگیرکردنى عەبدوڵاڵ ئۆجەالن رێبەرى ئەو پارتە ،ئەوەش بەهۆى تیرۆرکردنى ژمارەیەک سەرکردەو بەرپرسیەوە لەالیەن تورکیاوە. تیرۆرکردنى ئەو سەرکردانەى پەکەکە نیگەرانى و پرسیارى زۆرى الی کورد‌و الیەنگرانى پەکەکە دروستکردووە ،کە چۆن بەو ئاسانییە ئەو سەرکردانە تیرۆر کران و دەستى تورکیایان پێگەیشتووە لەکاتێکدا پەکەکە بە بەهێزترین و توندترین پارتى رۆژهەاڵتى ناوەڕاست ناسراوە لە دسپلینى سەربازى و پاراستنى ئەندامەکانى. هەفتەى رابردوو سوپاى تورکیا لەڕێی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانى شنگالى کرد‌و بەهۆیەوە ژمارەیەک شەڕڤانى هێزەکانى پاراستنى شنگال (یەپەشە) ی کردە ئامانج و کوژران ،لەناویاندا فەرماندەیەکى ئەو هێزەى تێدابوو ،کە بەرپرسى راگەیاندنى هێزەکانى یەپەشە بوو پەیوەندى لەگەڵ پەکەکە هەبوو ،کوشتنى ئەو فەرماندەیەى یەپەشە تازەترین هەوڵى تورکیا بوو بۆ کوشتنى سەرکردەکانى ئەو پارتەو ئەو کەسانەشى لە پەکەکەوە نزیکن. لەماوەى ٣٥ساڵى رابردوودا سوپاى تورکیا راستەوخۆ لە دژى پەکەکە شەڕی دەکردو هیچ تاکتیک و هونەرێکى تر‌ى سوپاى ئەو واڵتە لە دژى پەکەکە سەرکەوتوو نەبوو ،بەاڵم کاتێک تورکیا بەچڕی هاتە ناو خاکى هەرێمى کوردستانەوە ،هێرشەکانى بۆ سەر پەکەکە لە هێرشى راستەوخۆوە گۆڕی بۆ تیرۆری هەواڵگریى لەڕێی تۆڕەکانى سیخوڕی میتەوە ،ئەم تەکنیکەش زیانى زۆرى بە پەکەکە گەیاند. فەرماندەیەکى پەکەکە ئاماژە بەوە دەکات ،سەرکردەکانیان بەدەستى “نۆکەران و خۆفرۆشان”ى ناوخۆیی شەهید کراون، جەختیش دەکاتەوە پارتەکەیان تۆڵەى یەک بە یەکى ئەو شەهیدانەیان لە سوپاى تورکیا دەکاتەوەو لەو کەسانە دەکەنەوە کە
هێمن حەسەن بە کوژرانى قاسم سلێمانى فەرماندەى فەیلەقی قودسى سوپاى پاسداران پشتیوانى ئێران بۆ رژێمى سوریا الوازتر دەبێت و ئەگەرى دانوستانەکانى نێوان دیمەشق و کورد بەهێزتر دەبێت ،بەپێی وتەى بەرپرسانى کورد لە رۆژئاواى کوردستان قاسم سلێمانى یەکێک بوو لە رێگرییەکانى رێککەوتنى نێوان ئیدارەی خۆسەرو دیمەشق. یەکێک لە کاریگەرترین الیەنەکانى بەشدار لە قەیرانى سوریا ئێرانە ،کە قاسم سلێمانى فەرماندەى فەیلەقی قودسى سوپاى پاسداران لە سوریا نوێنەرایەتى دەکرد ،بوونى ئەو لە سوریا یەکێک بوو لە رێگرییەکانى چارەسەرکردنى قەیرانى ئەو واڵتەو لەناویشیدا پرسى کورد. ئێستا کە کۆتایی بە ژیانى قاسم سلێمانى هاتووەو لە شانۆى قەیرانى سوریا نەماوە ،بەرپرسانى کورد دڵیان بەوە خۆشە ،کە لەناوچوونى سلێمانى دەتوانێت کاریگەرى لەسەر پەیوەندیەکانى دیمەشق و ئیدارەى خۆسەر هەبێت و لەمەودوا حکومەتى سوریا ملدانى بۆ داواکارییەکانى کورد ئاسانتر دەبێت. بەرپرسانى کورد لە رۆژئاواى کوردستان چەندینجار ئەوەیان ئاشکرا کردووە ،کە یەکێک لە هۆکارەکانى رێکنەکەوتنى کورد‌و رژێمى سوریا ئێران و خودى قاسم سلێمانییە ،کە ناهێڵێت حکومەتى سوریا لەگەڵ کورد بچێتە سەر مێزى گفتوگۆ‌و دان بە ئیدارەى رۆژئاواى کوردستاندا بنێت. بەرپرسی موسلیم، ساڵح پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتى یەکێتى دیموکرات (پەیەدە) بە “زەمەن”ی راگەیاند :سلێمانی پشتیوانیەكی گەورە بوو بۆ رژێمی سوریا ،كوشتنی ئەو زیانێکی مەزن بوو لە رژێمی سوریا کەوت ،رژێم لەگەڵ کورد دانەدەنیشت بەشێکى پشتیوانى ئێرانى هەبوو تەنانەت کاریگەرى لە روسیا‌و تورکیاش هەبوو ،کە نەیدەهێشت ئەسەد مل بۆ
لەم چەند ساڵەدا پەکەکە کەمتەرخەم بووە لە چۆنیەتى مامەڵەکردنو هاتوچۆى سەرکردەکانى ،کە وەک پێویست حسابیان بۆ بوونى هەزاران ئەندامى میت نەکردووە ژمارەیەک لە سەرکردە تیرۆرکراوەکانی پەکەکە زانیاریان داوە بە میت. هیوا دەنیز ،کە فەرماندەیەکى سەربازى پەکەکەیە لە سنورى برادۆست بە “زەمەن”ی وت“ :ئێمە لە خەبات و تێکۆشانێکى مەزنداین لە دژى دەوڵەتێکى گەورەى وەک تورکیا کە ئەندامى ناتۆیە ،بۆیە لەو خەباتەدا شەڕ هەیە کەواتە تۆ دەشکوژرێیت و دەشیانکوژیت ،بەاڵم لەو مەیدانەدا نابێت لەناو گەلى کورد کەسێک هەبێت لە دژى خەباتکارانى گەلەکەى نۆکەرایەتى بکات”. فەرماندەکەى پەکەکە داوا لە هاواڵتیانى ناوچە سنورییەکان و هەرێمى کوردستان بەگشتى دەکات خۆیان تێوە نەگلێنن لە “خیانەت و هیچ زانیارییەک نەدەن بە داگیرکەران” ،هەڕەشەى ئەوەش دەکات هەر کەسێک هاوکارى دەوڵەتى تورک بکات و زانیاریەکانى لەسەر ئاشکرا ببێت ئەوا بە توندترین شێوە سزا دەدرێت. زەکى شنگالی ،ئەندامى کۆنسەى بەڕێوەبەرى کەجەکە ،یەکەم سەرکردەى پەکەکە بوو لە 1٦ى ئابى ساڵى 2018
لەالیەن فڕۆکەکانى تورکیاوە لەکاتى گەڕانەوەى لە گوندى کۆجۆ کرایە ئامانج و “شەهید” کرا ،دواى ئەو دوو بەرپرسى دیکەى پەکەکە لە برادۆست لە مانگى شوباتى ساڵی رابردوو “شەهید” بوون. هەر لە مانگى ئازارى 201٩سەرحەد ڤارتۆ ،ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکەو ناڤدار سنگەر ،ئەندامى پەیوەندییەکانى ئەو پارتە “شەهید” بوون، لە مانگى تەمووزى ساڵی رابردووش دیار غەریب ئەندامى کۆنسەى بەڕێوەبەرى کەجەکە لە بنارى قەندیل “شەهید” بوو. هەر لە مانگى 11ى 201٩دوو بەرپرسى کەجەکە بەناوەکانى دەمهات عەگید و ئەسەر ئرماک لە چیاى ئەزمەڕ لە رووداوێکی تەمومژاوی گیانیان لەدەستداو دواتر ئاسایشى هەرێم رایگەیاند بە بۆردومانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کوژراون. لە 1٥ساڵى رابردوودا پەکەکە بەقەد 201٩سەرکردەى تیرۆر نەکراوە ،بەرپرسانى پەکەکە هۆکارى ئەو تیرۆرکردنانە
دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەى کە تورکیا لە رێگاى “سیخوڕی ناوخۆیی و دەستى ناوخۆییەوە” لە هەرێمى کوردستاندا ئەو سەرکردانەى تیرۆر کردووە. زاهیر محەمەد ،کادیرێکى چاالکى رێکخستنەکانى پەکەکەیە لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئاماژە بەوە دەکات، لەم چەند ساڵەدا پەکەکە کەمتەرخەم بووە لە چۆنیەتى مامەڵەکردن و هاتوچۆى سەرکردەکانى ،کە وەک پێویست حسابیان بۆ بوونى هەزاران ئەندامى میت نەکردووە، کە لە هەرێمى کوردستاندا باڵوەیان پێکراوە. زاهیر محەمەد بە “زەمەن”ى وت: “کەموکوڕی هەیە لە چۆنیەتى هاتوچۆکردنو کارەکانى کادیرو بەرپرسەکانیان ئەوەش هۆکارى ئەو تیرۆرکردنانەن ،بەاڵم ئێستا پێداچوونەوەیەکى زۆر گرنگ کراوە بۆ پاراستنى ئەندام و کادیرو بەرپرسەکانمان لەسەرەوە تا خوارەوە بۆ ئەوەى خۆمان بپارێزین لە میت و ئەو نۆکەرانەى بەکرێیان گرتوون.
کوژرانى قاسم سلێمانى پەیوەندییەکانى کورد‌و رژێمى سوریا دەگۆڕێت
کۆمەڵێک شت بدات. موسلیم ئاماژە بەوەشدەکات، كوشتنی سلێمانی تا رادەیەك رژێمی
سوریا الواز دەكات و دەبێتە پاڵنەرێکیش کە رژێم هەڵوێستى بەرامبەر کورد بگۆڕێت و بێتە سەرمێزى گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەى خۆسەر ،بەوتەى خۆی کۆمەڵێک
ئاماژەیان هەستپێکردووە کە دیمەشق دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ کورد بکات. بەوتەى بەرپرسانى ئیدارەى خۆسەر لەسەر بەڵێنی رووسیا ،بەمنزیکانە
تیرۆرکردنى ئەو سەرکردانەى پەکەکە لەدواى زنجیرە تیرۆرکردنەکانى سااڵنى دواى 1٩8٧و 1٩٩٣تا ساڵى رابردوو رووى نەداوەتەوەو بەهۆی ئەوەى پەکەکە توندترین رێوشوێنى بۆ پاراستنى سەرکردەکانى گرتووەتەبەرو رێگەى نەداوە سوپا‌و دەزگای میتى تورکیا دزە بکەنە ناو پەکەکەو زیان لە هەڕەمى سەرەوەى ئەو پارتە بدەن. بەرپرسانى پەکەکە ئاماژە بەوە دەکەن ،لەدواى تیرۆرکردنى سەرکردەکانى رێوشوێنى توندى گرتووەتەبەرو ریزەکانى خۆى توندکردووەتەوەو سەرکردەکانى لە بارەگا سەرەکییەکانى خۆیانەوە ئاراستەى رووداوەکان دەکەن ،هاوکات لەدواى ئەو رووداوانەشەوە چەندین زیانی گەورەیان لە سوپاى تورکیا داوەو ژمارەیەک لە ئەندامانى میتیان لە سنورى بادینان و برادۆست دەستگیرکردووە ،کە کاریان بۆ میت کردووە. لە 2018بە دواوە دەزگاى هەواڵگریى میت بەشێوەیەکى چڕ‌و بەرباڵو لە هەرێمى
گفتوگۆی نێوان رژێمى سوریا‌و ئیدارەى خۆسەر بە نێوەندگیرى رووسیا دەستپێدەکاتەوەو دەشڵێت رووسیەکان بەڵێنى ئەوەشیانداوە وەک الیەنێکى گەرەنتیکار بۆ رێککەوتن لەگەڵ رژێم رۆڵ بگێڕێت. بەپێی ئامارێک کە وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا باڵویکردووەتەوە ،ئێران نزیکەى 10هەزار سەربازو ئەندامى لەناو سوریا هەیەو لەالیەن خودى قاسم سلێمانییەوە سەرپەرشتییان کراوە ،بەشێک لەو هێزانەى ئێرانیش لە دژى گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا لە پارێزگاى ئیدلیب شەڕ دەکەن و پشتیوانی سوپاى سوریا دەکەن ،بەشێکیشیان لە سنورى پارێزگاى دێرەزور نیشتەجێن و ئەرکی تریان هەیە. مستەفا بالى ،فەرماندە لە هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) باس لەوە دەکات ،قاسم سلێمانی دەستى کاریگەرى ئێران بوو لە سوریا‌و رژێمى سوریا بە رێككەوتن لەگەڵ سلێمانی پالنەكان دژ بە کورد جێبەجێكراون. مستەفا بالى بە “زەمەن”ی راگەیاند: ئێستا رژێمى سوریا پشتیوانی الواز بووە ،چونکە قاسم سلێمانى رێگر بوو لە رێککەوتنى رژێم و کورد ،هەڵبەت ئەوە بەو مانایەش نییە ئێران لەو سیاسەتى بەردەوام نابێت و رژێمیش ئاسان دێیتە پێشەوە ،بەاڵم دیمەشق چیتر پێداگیرى لەسەر مەرجەکانى ناکات. قاسم سلێمانى لەگەڵ هاكان فیدان، سەرۆکى دەزگاى میتى تورکیا لە پەیوەندیدا بوون ،بەجۆرێک زۆربەى ئەو سیاسەتەى لە سوریا دژ بە کورد پەیڕەو دەکرا بە هەماهەنگى هەردووال ئەنجام دەدراو هەماهەنگی و پالنی هاوبەشیان بۆ رووبەڕووبوونەوەى کورد هەبوو. لەدواى کوژرانى قاسم سلێمانى، بەپەلە دەزگاى هەواڵگریى سوریا‌و دەزگاى میتى تورکیا کۆبوونەوەو تیایدا باسیان لە گۆڕانکارییەکانى سوریا دواى کوژرانى سلێمانى کردووە ،ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەر هەوڵێکى کورد بۆ سەپاندنى دەسەاڵتی خۆیان لە سوریادا یان جیابوونەوە.
کوردستاندا باڵوەیان پێکراوەو لە دژى پەکەکە کەوتوونەتە کار ،کوشتنى ئەو سەرکردانەى پەکەکەش لە ئەنجامى ئەو ژمارە زۆرەى ئەندامانى میتە لە هەولێرو سلێمانى و دهۆک و ناوچە سنورییەکان. هیوا زاگرۆس ،بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کەجەکە بە “زەمەن”ى راگەیاند: “گەلەکۆمەیەک لە دژى گەلى کورد لە چوار پارچەى کوردستان و بەتایبەت هێزى تێکۆشانى پەکەکە هەیە ئەو تیرۆرکردنانە بە دەستى دەوڵەتى تورک و نۆکەران کراون”. پێشتر پەکەکە ئەوەى راگەیاند ،عوسمان کۆسە ،کە جێگرى سەرکونسوڵى تورکیا بووە لە هەولێرو لە رێستۆرانتى هۆقەبازدا کوژرا ،هۆکارى زۆربەى تیرۆرکردنەکانى ناو پەکەکە بووەو تۆڕێکى فراوانى سیخوڕیکردنى لە هەرێمى کوردستان لە دژى پەکەکە دروست کردبوو.
فەرماندەکەى هەسەدە باس لەوە دەکات ،کۆبوونەوەى دەزگاى هەواڵگریى سوریا‌و میتى تورکیا لەسەر دۆخى ئیدلیب بووەو پێشیوایە ،کە میت دەیەوێت رۆڵى قاسم سلێمانى وەربگرێت لە سوریاداو نەهێڵێت کێشەى کورد چارەسەر بکرێت ،بەاڵم جەختیکردەوە ناکۆکیەکانى دیمەشق و ئەنقەرە گەورەن و کاریگەریان لەسەر کورد نابێت. قاسم سلێمانى الیەنێکى گرنگى قەیرانى سوریا بوو بەو پێیەى چەندین گروپ و رێكخراوى جۆراوجۆرى لەناو سوریادا دروستکردبوو ،کە لەژێر فەرمانى ئەودا کاریان دەکردو پەیوەندى سیاسى و سەربازى راستەوخۆیان لەگەڵ حکومەتى سوریا هەبوو ،هەردوو رێکخراوى (زەینەبیوون و فاتمیوون) لەژێر چاودێرى خودى سلێمانیدا بوون. میلیشیا رابردوودا لەماوەى ئیرانییەکان بە سەرۆکایەتى قاسم سلێمانى چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانى هەسەدە لە پارێزگای دێرەزور ،کە چەند رۆژێک پێش کوژرانى قاسم سلێمانى بوو کاتێک گروپەکانى سەر بە ئێران لە رۆژئاواى دێرەزور هێرشیانکردە سەر کێڵگەیەکى نەوت ،کە لەژێر کۆنترۆڵى هەسەدەدایەو بەهۆیەوە ژمارەیەک شەڕڤان شەهید بوون. جەمال خەلیل ،چاودێرى سیاسى لە رۆژئاواى کوردستان دەڵێت :کوژرانى قاسم سلێمانى زەربەیەکى گەورە بوو بەر رژێمى سوریا کەوت ،چونکە بەشێک لە سیاسەتەکانى سوریا لەسەر پالن و ستراتیژى ئێران دەڕۆیشت بەڕێوە ،بۆیە پێیوایە لەدواى ئێران سوریا زەرەرمەندى یەکەمى کوژرانى سلێمانى بوو. جەمال خەلیل بە “زەمەن”ى وت: “لەدواى کوژرانى قاسم سلێمانى هەندێ هاوکێشە لە سوریا دەگۆڕێن یەکێک لەوانە نزیکبوونەوەى کورد‌و رژێمى سوریا دەبێت ،بڕیارە بەم نزیکانە گفتوگۆی رژێم و کورد دەست پێ بکەنەوە ئەگەر ئەمە رووبدات مانای وایە قاسم سلێمانى بەربەستى سەرەکى بووە لە رابردوودا، بەاڵم تاکە بەربەست نەبووە ،بەڵکو بەربەستى دیکەش هەر ماون”.
ع ��را ق��ی ێ
6
هەمبانە كاندیده لیرباڵهكهی خۆپیشانده‌ران
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
چینییەکان دەبنە فریادڕەسی عێراق؟ گومان دەکرێت ئێران لە پشت
رێککەوتنەکەوە بێت و سەدان پرۆژەى گرنگ و ستراتیژى تێدایە
زەمەن فایه‌ق شێخ عه‌لی ،یەکێک لەو کەسانەى چاوى لە پۆستى سەرۆک وەزیرانە ،به لێدوانه تونده‌كانی له دژی گه‌نده‌ڵی ناسراوه‌و به هه‌ڵوێسته‌كانی توانیویه‌تی سۆز و سه‌رنجی خۆپیشانده‌ران به‌ده‌ستبهێنێت و به‌شێكشیان پشتگیری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك وه‌زیران ،به‌اڵم كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌ی نییه له په‌رله‌مان پشتیوانی لێبكات ،له‌كاتێكدا به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌بێت گه‌وره‌ترین كوتله كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكات. فایه‌ق دهعبول عه‌بدوڵاڵ عه‌لی ،ناسراو به فایه‌ق شێخ عه‌لی، پارێزهرو سیاسه‌تمه‌دارێكی لیبراڵی عێراقییه و له ساڵی 1963له نه‌جه‌ف ،له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی ناسراو له‌دایكبووه ،له ساڵی 1986 كۆلێژی یاسای له‌زانكۆی به‌غدا ته‌واوكردوه. فایه‌ق شێخ عه‌لی ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی گه‌وره‌بووه ،به‌اڵم له دوای راپه‌ڕینی خەڵکى باشوری عێراق له‌ساڵی ،1991داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی دیموكراسی له‌عێراقدا ده‌كات ،به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سه‌رجه‌م چین و توێژ‌و ئایدیا و بیره جیاوازه‌كان بپارێزێت به‌بێ جیاوازی. له‌دوای ساڵی 2003وه به‌ئاشكرا دژایه‌تی خۆی بۆ شێوازی حوكمڕانی عێراق ده‌ربڕیوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای تایفی و پشك پشكێنه‌ی حزبی دامه‌زراوه ،هه‌روه‌ها به‌رده‌وام دژایه‌تی ئه‌و زانا ئاینی و كه‌سایه‌تی و الیه‌نانه‌ی ده‌كات كه ئاینی ئیسالم له‌پێناو به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیی و كه‌سییه‌كان به‌كارهێناوه. به‌رده‌وام به‌شێوه‌ی گاڵته ئامێز ،ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی حزبه ئیسالمییه ده‌سه‌اڵتداره‌كانی عێراق ده‌کات و به‌هۆكاری دواكه‌وتنی واڵته‌كه‌یان ده‌زانێت. فایه‌ق شێخ عه‌لی ،به شێوازی سه‌رنجڕاكێشی له قسه‌كردنی به‌شێوه‌زاری عێراقی و قسه‌زانی و بوێری و ره‌خنه‌ی توندی گاڵتهئامێزانهو نمونه‌ی ساده‌و ساكار په‌یامه‌كانی له‌شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی خەڵک ده‌كات. فایه‌ق شێخ عه‌لی ،یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه دیارەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دژی رژێمه‌كه‌ی به‌عس و له دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991عێراق جێده‌هێڵێت و وه‌ك په‌نابه‌رێكی سیاسی ده‌چێته به‌ریتانیاو تا ساڵی 2003له‌وێ ده‌مێنێته‌وه ،له‌و ماوه‌یه‌شدا كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی چاالكی دیاری ئۆپۆزسیۆنی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن ده‌بێت و به‌شدارییه‌كی چاالكانه ده‌كات لهبهرههڵستكاری حكومه‌تی بەغداو چه‌ندین توێژینه‌وه‌و وتار‌و راپۆرتی شیكاری له‌سه‌ر دۆخی ئه‌و كاتی عێراق له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فزیۆنه به‌ناوبانگه‌كان باڵودهكاتهوه ،به رۆژنامه‌نوسی دیاری ئۆپۆزسیۆنی عیراق ده‌ناسرێت و نوسه‌ره‌و تا ئێستا چه‌ندین كتێبی به‌چاپ گه‌یاندوه. فایه‌ق شێخ عه‌لی ،خۆی به‌دۆستی گه‌لی كورد و سه‌ركرده سیاسیه‌كانی كورد ده‌زانێت و خۆی به‌دوورده‌گرێت له‌ره‌خنه‌گرتن لێیان، زۆرجار له‌كاتی ره‌خنه‌گرتن له‌سیاسیه‌كانی عێراق ،به‌سیاسیه‌كانی كورد هه‌ڵده‌دات و وه‌سفیان ده‌كات. بۆچونیشى به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئهرێنیهو ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ،له‌ئێستاشدا نه‌بێت رۆژێك هه‌ر دێت كورد له‌عێراق جیا ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته خاوه‌نی واڵتی سه‌ربه‌خۆی خۆی ،بۆیه پێویست ناكات دژایه‌تیان بكرێت. فایه‌ق شێخ عه‌لی ،له‌دوای ساڵى 2003وه بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له‌پرۆسه‌ی سیاسی دووركهوتهوهو له‌ساڵی 2011هاته‌وه‌و ناو مه‌یدانی سیاسه‌ت و حزبی گه‌لی بۆ چاكسازی وه‌كو حزبێكی لیبراڵی مه‌ده‌نی راگه‌یاند و به‌توندی دژایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی كرد و چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و كاره‌با و بازرگانی و چه‌ندین دام و ده‌زگای دیكه‌ی حكومه‌ت ئاشكرا كرد. له‌ساڵی 2014دا له‌هاوپه‌یمانی هێزه مه‌ده‌نی و دیموكراته‌كانی عێراق، له‌بازنه‌ی به‌غداد به‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا، له‌ساڵی 2018دا ،دووباره به‌ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه. له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 9ی ساڵی ،2019له‌سه‌ر داوای حه‌نان فهتالوی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ،به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن و پیاهه‌ڵدان به‌رژێمی به‌عس ،كه پێشتر له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو ،رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن ،زۆر له‌حكومه‌ت و حزبه ئیسالمییه ده‌سه‌اڵتداره‌كانی عێراق شه‌ریفتر بووه ،په‌رله‌مانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی پارێزبه‌ندنی له‌سه‌ر فایەق شێخ عه‌لی هه‌ڵگرت بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه. دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ،فایه‌ق شێخ عه‌لی ،له 18مانگی رابردوو ،به‌فه‌رمی داوای پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك كۆمار كردوه ،بۆ ئه‌وه‌ی رایسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی ته‌كنوكرات ،كه دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانی حزبی ،خواستی خۆپیشانده‌ران و گه‌لی عێراق جێبه‌جێ ده‌كات.
زانیارییه دزه پێكراوه‌كان لەسەر رێککەوتنى عێراق و چین پێدانى 100هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانە بە چین بۆ ماوەى 20ساڵ ،له‌به‌رامبه‌ردا چین به‌به‌های زیاتر له 500ملیار دۆالر له‌عێراقدا ئەم پڕۆژانە جێبه‌جێ ده‌كات: -1دروستکردنی 25هەزار قوتابخانە لە تەواوی عێراقدا لەکاتێکدا عێراق پێویستی بە 10هەزار قوتابخانە هەیه. -2دروستکردنی هەشت ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون ،لەکاتێکدا عێراق پێویستی بە 3.5ملیۆن و 500هه‌زار یەکەی نیشتەجێبوون هەیه. -3دروستکردنی هێڵی ئاسن بەشێوەیەکی نوێ کە تەواوی پارێزگاکانی عێراق پێکەوە دهبەستێتەوه. -4دروستکردنی 25میترۆ لە بەغدای پایتەختی عێراق کە تەواوی گەڕەکەکانی شارەکە پێکەوە دهبەستێتەوە بۆ کارئاسانی هاتوچۆی هاواڵتیان. -5دروستکردنی وێستگەی کارەباو ئاو لەژێر زەویدا بەشێوەیەکی پێشکەوتوو. -6دروستکردنی ڕێگەی دەرەکی خێرا لەنێوان عێراق و واڵتانی دراوسێ بە ستانداردی جیهانی و تۆکمه. -7دروستکردنی چەندین فڕۆکەخانەی نوێ لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق. -8دروستکردنی 500شاری پزیشکی لەگەڵ ئامێری پێشکەوتوو بە تەکنەلۆژیای نوێ لە تەواوی عێراقدا. -9دووبارە نۆژەنکردنەوەی تەواوی ناوچە گەشتیاری و شوێنەوارە گرنگەکانی عێراق بەشێوەیەک کە سەرنجی گەشتیار بۆ عێراق ڕابکێشێت. -10دروستکردنی مانگێکی دەستکرد تایبەت بە ئینتەرنێت بە نرخێکی کەم و بەخێراییەکی زۆر بۆ عێراق. -11دابینکردنى خزمەتگوزاری زیاتر بۆ ناوچە گەشتیارییەکان و هەروەها دروستکردنی چەندین یاریگای وەرزشی و پێشکەوتوو هاوشێوەی یاریگاکانی جیهان. -12دابینکردنى 100هەزار هەلی کار بۆ گەنجان بەشێوەی گرێبەست بۆ ماوەی چەندین ساڵ.
زەمەن ئاشكرابوونی به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان عێراق و چین دوای چوار مانگ له ئیمزاكردنی ،كاردانه‌وه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و به‌شێك له په‌رله‌مانتاران و پسپۆڕانی ئابووری و به‌رپرسانی سیاسی هۆشداری ده‌ده‌ن له جێبه‌جێكردنی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ی گومانه‌كه‌ی تۆختر كردووه‌ته‌وه، تائێستا حكومه‌تی عێراق ورده‌كاریی به‌ندو خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی چیندا نهخستووهتەڕوو ،سه‌باره‌ت به‌كۆی ئه‌و پڕۆژانه‌ی بڕیاره له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكکهوتنهدا كۆمپانیاكانی چین له عێراقدا جێبه‌جێیان بكه‌ن. له 25مانگی 9ی ساڵی ،2019شاندێكی بااڵی حكومه‌تى عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ،بە سەرۆکایەتى عادل عه‌بدولمه‌هدی ،سه‌ردانی چینی كرد‌و هه‌شت رێككهوتننامهو یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چین ئیمزاكرد ،له بواره‌كانی ژێرخانی واڵت و په‌یوه‌ندییه‌كان و پیشه‌سازی و وزه‌و ئاسایش. په‌رله‌مانتارانی عێراقیش ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه نازانن ،كه بووه‌ته جێی مشتومڕی ناوخۆیی ،بۆ ئاگاداربوون له ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه ،لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق داوای كۆپیه‌كی سه‌رجه‌م رێككهوتنەکانى کردووە. هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی ،سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به “زه‌مه‌ن”ی راگه‌یاند ،به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه ،حكومه‌تی عێراق به‌بێ
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان زیاتر له هه‌شت رێككهوتننامهو یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی چین ئیمزاكردووە به‌به‌های زیاتر له 500ملیار دۆالر بۆ ماوه‌ی 10ساڵ تا 20ساڵی داهاتوو. راشیگه‌یاند ،به‌پێی رێككه‌وتنه‌كان حكومه‌تی چین سه‌دان ملیار دۆالر قه‌رز به حكومه‌تی عێراق ده‌دات ،به‌مه‌رجی وابه‌سته‌بوونی نه‌وتی عێراق له ماوه‌ی 50 ساڵی داهاتوودا بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه له‌گه‌ڵ ئه‌و سوودانه‌ی له‌سه‌ر قه‌رزه‌كه كه‌ڵه‌كه ده‌بن. وتیشی“ :ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ئایندهی ئابووری عێراق و نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌خاته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه ،به‌پێی ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه ،كه له‌نێوان ههردووالدا ئیمزاكراوه‌و ئاشكرابوون”. به‌شێكی دیكه‌ش له په‌رله‌مانتارانی عێراق نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن ،له ئیمزاكردنی رێككهوتننامهکە به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت به‌په‌له رێككه‌وتنه‌كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات بۆ ئاگاداربوون له ورده‌كارییه‌كانی. محه‌مه‌د ئیقبال ،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێیوایە شاردنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه به‌و شێوه‌یه ،ئه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ری باس ده‌كرێن تۆختر ده‌كاته‌وه، محەمەد ئیقباڵ ته‌نانه‌ت پرسیاری له ژماره‌یه‌ك وه‌زیری كابینه‌ی حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه ،له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه ،بێ ئاگایی خۆیان ده‌ربڕیوه ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ئاگای له ورده‌كارییه‌كانی نییه. محەمەد ئیقبال بە “زەمەن”ى وت: “له په‌رله‌مانی عێراقیش هیچ كه‌سێك له ورده‌كارییه‌كانی ئاگادار نییه ،له‌كاتێكدا
به‌پێی یاسا ،پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی ده‌رببڕێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت ،تا شێوه‌ی یاسایی وه‌ربگرێت و هیچ كێشه‌یه‌ك له جێبه‌جێكردن و له داهاتووشدا نه‌یه‌ته رێگای ،بۆ نمونه به گۆڕینی كابینه‌كانی حكومه‌ت”. بۆچوونێک لە شەقامى عێراقیدا هەیەو پێیوایه ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ،له‌الیه‌ن ئێرانه‌وه داڕێژراوه له دژی ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئه‌و واڵته له عێراقدا. جه‌مال كه‌ربولی ،سه‌رۆكی حزبی حه‌ل ،یەکێکە لەو کەسانەى پشتیوانى ئەم بۆچوونە دەکات و به “زه‌مه‌ن”ی وت“ :رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان چین و عێراق ،له‌الیه‌ن ئێرانه‌وه داڕێژراوه‌و سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی”. وتیشی“ :ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی بهتااڵنبردنی سامانی گشتی ،عێراق ده‌خاته ژێر قه‌رزێكی گه‌وره‌وه‌و ئایندهی نه‌وه‌ی داهاتووش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه ،هه‌روه‌ها سزای قورسی واشنتۆن به‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و مایه‌پوچی ده‌كات”. جەمال کەربولى بۆ ئەوەى بیسەلمێنێت ئێران لە پشت رێککەوتنەکەوەیە وتى: “سەرجهم هێزو الیه‌نه‌كانی عێراقی سه‌ر به ئێران به سه‌رپه‌رشتی سوپای پاسداران ده‌ستیانكردووه به بانگه‌شه‌كردن له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و سۆشیال میدیا، بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و باس له گرنگی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان چین و عێراق ده‌كه‌ن و ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی
دروستی ده‌كات له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری واڵت”. به‌شێك له چاودێرانی سیاسیش پێیانوایه ،گرەوکردنی بەغدا لەسەر چین هەڵەیە ،چونکە چین لەپێناوی عێراقدا کێشەو ناکۆکی لەگەڵ ئەمریکا دروست ناکات ،بەتایبەتی دوای رێککەوتنە بازرگانییەکانی ئەم دواییانەی نێوانیان. بۆچوونێکیش هەیە پێیوایە عێراق ئەگەر پێی وابێ دەتوانێ وەک ئێران بەرگەی سزای ئابووری پێشبینیكراوی ئەمریکا بگرێت بە هەڵەدا دەچێت .چونکە ئێران چەند کەرتێکی تری ئابووری هەیە کە کارایە ،بەپێچەوانەوە عێراق نە كشتوكاڵی باشەو نە پیشه‌سازی هەیەو نە گه‌شتیاری، ئەوەى هەیەتى تەنیا نەوتە. عه‌بدولڕه‌حمان مه‌شهه‌دانی ،پسپۆڕی ئابووریش تاڕادەیەک هاوڕایە لەگەڵ جەمال کەربولى و دەڵێت ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له راگه‌یه‌ندنه‌كانه‌وه له‌باره‌ی گرنگی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان عێراق و چین ،ته‌نیا بانگه‌شه‌ی سیاسییه بۆ پهرهدهپۆشكردنی شكسته‌كانی حكومه‌ت ،چونكه حكومه‌تی كاتی ده‌یه‌وێت به‌ره‌وپێشه‌وه رابكات له رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانێك به قه‌یرانێكی دیكه‌ی گه‌وره‌تر ،كه‌واته قه‌یران به قه‌یرانێكی دیكه‌ی قوڵتر‌و فراوانتر‌و گه‌وره‌تر ده‌سپێرێت و ناتوانێت هیچ له دۆخه‌کە بگۆڕێت. وتیشی“ :عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت ،كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كاری گه‌ورەی سودبه‌خشی بۆ گه‌لی عێراق له‌به‌رده‌ستدایه‌و ده‌یه‌وێت جێبه‌جێیان بكات، بۆیه پێویسته له قۆناغی داهاتوودا له‌سه‌ر كورسی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌اڵتدا بمێنێته‌وه.
پ��او پ�� ێ��کەو ت�� ن�
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
5
كوێستان محەمەد ،وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەاڵیەتی:
منداڵ هەیە لەسەر بردنی قوتویەك بیبسی زیندانی كراوە
خەونێکی گەورەم ئەوەیە كرێكار نەمابێت دەستەبەر نەكرابێت چونکە بەوە گرەنتی خانەنشینبوونی دەکرێت زەمەن :لەو ماوەیەی دەستبەكاربوون، كۆمەڵێك بڕیار‌و رێنماییتان دەركردووە، دەتوانیت بەكورتی باسی هەندێكیان بكەیت؟ كوێستان محەمەد :دەمەوێت لە یاساكانەوە دەستپێبكەم ،یاسای كارمان ئامادەكردووەو ناردومانە بۆ ئەنجومەنی وەزیران‌و لەوێشەوە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی شورا ،ئێستا لەبەردەستی ئەواندایە ،یاساكە زۆر گرنگە بۆ هەموو ئەو كرێكارانەی لە كەرتی تایبەتن هاوتای ئەوانەی كە لە كەرتی گشتی كاردەكەن ،پرۆژەی هەمواری یاسای دەستەبەری كۆمەاڵیەتیمان ئامادەكردووە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەینێرینە ئەنجومەنی وەزیران ،بەپێی پرۆژەكە هەموو كرێكاران كە لە كەرتی تایبەتدا كار دەكەن دەتوانن خانەنشین ببن ،هەمواری یاسای كەمئەندامانمان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی ئەركو پێداویستیەكانیان بەپێی ئەم قۆناغە جێبەجێ بكرێت ،هەروەها لیژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ ئامادەكردنی یاسای جێگرەوە، بۆ ئەوەی كەسێك كە تاوانێكی سوك دەكات لەجیاتی ئەوەی زیندانی بكرێت ئەركێكی بەسەردا بدرێت ،ئەمە زیاتر بۆ نەوجەوانان دەبێت ،من چومەتە خانەی نەوجەوانان منداڵی وا هەبوو لەسەر بردنی قوتویەك بیبسی چەند مانگێك زیندانیكراوە. هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونمانەوە لیژنەیەكمان بۆ پێداچوونەوەی سەرجەم رێنماییەكان پێكهێناوە ،چونكە رێنماییەكان زۆربەیان كەموكورتیان هەیە ،هەندێكیان تەواوبوونو لەبەردەم ئەنجومەنی شورادان. رێنمایی مۆڵەتی زیندانیمان هەموار كردووەتەوەو ئێستا لە بواری جێبەجێكردندایە، مەرجەكانی مۆڵەتپێدانی زیندانیانمان توند كردووە ،بۆ ئەوەی هەر زیندانیەك بە مۆڵەت چووە دەرەوە رانەكاتو بگەڕێتەوە ،هەروەها چەند بنكەو بەشمان بۆ خزمەتی چین‌و توێژەكان كردووەتەوە. زەمەن :ئێستا چەند چین سودمەندن لەم وەزارەتەی ئێوە؟ كوێستان محەمەد :دیارە وەزارەتەكەمان دوو بەشی گرنگی هەیە ،بەڕێوەبەرایەتی كار‌و دەستەبەری كۆمەاڵیەتیو بەڕێوەبەرایەتی كاروباری كۆمەاڵیەتی ،لەوەی یەكەمیان ژمارەیەك چین سودمەندن لەوانە كرێكاران كە بەپێی هەمواری یاسای كار‌و دەستەبەری كۆمەاڵیەتی وادەكات كرێكاران ،كە لە مامۆستایەكی زانكۆوە كە لە زانكۆیەكی ئەهلی وانە دەڵێتەوە تا دەگاتە پاككەرەوەیەك ئەمانە هەموویان بە كرێكار ناویان دەبرێت و هەموویان لە یاساكە سودمەند دەبن ،هەروەها بەڕێوەبەرایەتی راهێنانی پیشەییمان هەیەو بە سەدان گەنج خولی پیشەیی دەبینن، بەڕێوەبەرایەتی كاریشمان هەیە ئەو كەسانە تۆماردەكات كە بە دوای كاردا دەگەڕێن‌و لیژنەیەكیشیان هەیە رۆژانە بە مۆڵ‌و كارگەكاندا دەگەڕێن بزانن چەندە پێویستیان بە كرێكارە. لە چاودێری كۆمەاڵیەتیش نزیكەی 105 هەزار كەمئەندام موچە وەردەگرن ،پێشتر 80هەزار خێزان تۆڕی پاراستنی خێزان گرتونیەتیەوە كە پێكهاتوون لە ژن‌و پیاوی بێ هاوسەر ،هەروەها خێزانی زیندانیەكانو خوێندكارێك هاوسەرگیری كردبێت ،دیارە ئەمە بەهۆی قەیرانی دارایی‌و بوونی گەندەڵیەكی زۆر راگیراوە ،ئێمە ئێستا ئیش لەسەر ئەوە دەكەین سیستمێكی تازە ئامادە بكەین ،بۆ ئەوەی پرۆسەكە شەفاف بێ‌و گەندەڵ نەبێ‌و ئەو كەسانە بگرێتەوە كە بە فیعلی شایستەن، لە قۆناغی ئامادەكردنی سیستمەكەداین هەر كاتێك تەواوبووین دەیدەینە ئەنجومەنی وەزیران دوای پەسەندكردنی دەست بە تۆماركردنی خەڵك دەكەین. هەروەها ئەو ژنانەی هەڕەشەی توندوتیژییان لەسەرە لە شێڵتەرەكانی گەرمیانو سلێمانی‌و هەولێرو دهۆك دەیانپارێزین ،لە خانەكانی بەسااڵچوانیش چەندین كەس سودمەندن. خانەی نەوجەوانانمان هەیە لە سلێمانی‌و هەولێرو دهۆك ،ئەو مندااڵنەیان تێدایە كە دایك‌و باوكیان نیەو یاخود دایك‌و باوكیان كێشەیان هەیە ،جگە لەوەش چاكسازی گەورانمان هەیە. زەمەن :لەم رۆژانەدا دیدارێكتان لەگەڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوە هەبوو ،هەر دیدارێكی ئاسایی بوو یان پەیوەندی بە پرۆژەی هاوبەشەوە هەبووە؟ كوێستان محەمەد :پێشتر لە خانەكان ئەوەی تەمەنی گەیشتوەتە 18ساڵ بەبێ ئەوەی كە النەیەكی هەبێت‌و یاخود سەرپەرشتیكارێكی هەبێت چووەتە دەرەوە،
كوێستان محەمەد ،وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەاڵیەتی، رایگەیاند چوار هەزارو 500كەس لە چاكسازییەكانی گەوران زیندانی كراون‌و كێشەی شوێنیان هەیەو ناتوانرێت بە باشی چاكسازییان تێدا بكرێت. كوێستان محەمەد ،لەم چاوپێكەوتنەی “زەمەن”دا قسە لەسەر ئەو كارانە دەكات لە ماوەی دەستبەكاربوونیدا كردونی ،وەك رێكخستنەوەی دەوامو جیاكردنەوەی تاوانباران لە گرتوخانەكانو رێكخستنەوەی موچەی كەمئەندامانو دەركردنی چەندین بڕیار‌و رێنمایی نوێ. سازدانی :زەمەن
سزای ئەو كەسانەم داوە كە توندوتیژییان بەرامبەر زیندانیان بەكارهێناوە داوامان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كردووە چەند یەكەیەكمان بدەنێ لە سلێمانی‌و هەولێرو دهۆك بۆ ئەو كچ‌و كوڕانەی كە خانەكان بەجێدەهێڵن ،ئەم یەكانە موڵكی وەزارەتی كار دەبن ،كاتێك ئەو كوڕ‌و كچانە ئیشیان دەستكەوتو توانیان پشت بە خۆیان ببەستن لێیان وەردەگیرێتەوەو دەدرێت بە كەسێكی تر ،خۆشبەختانە وەزیری ئاوەدانكردنەوە رەزامەندی دەربڕیوە. چاكسازی سەردانی زەمەن: گەورانت كردووە ،ئێستا چەند كەس لە چاكسازییەكاندان؟ كوێستان محەمەد :خۆی بیناكانی چاكسازی گەورانی سلێمانی‌و هەولێرو دهۆك تازە دروستكراون ،ئەوەی سلێمانی بۆ 900 كەس دروستكراوە ئێستا نزیكەی هەزارو 200 كەسیان تێدایە ،لە هەولێر زیاتر لە هەزارو 500زیندانی تێدایەو ئەوەی دهۆكیش هەزارو 800كەس هەیە ،ئەم رێژەیەش گۆڕانی بەسەردا دێت. ئەم رێژە زۆرە بووەتە هۆی ئەوەی ئێمە نەتوانین چاكسازی لە گیراوەكاندا بكەین، هەروەها بیناكانی چاكسازی نەوجەوانانو ژنانیش زۆر كۆنن‌و ژمارەیەك زۆر سزادراوی تێدایە هۆڵ هەیە جێگەی شەش كەسی تێدا دەبێتەوە 17كەسی تێدایە ،خۆشبەختانە لە پرۆژەكانی 2020چاكسازی ژنانی هەولێرو سلێمانی خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە بۆ ئەوەی ئەو بەرنامەیەی هەمانە دەست بە جێبەجێكردنی بكەین. زەمەن :دەوترێت بەشێك لەوانەی لە چاكسازییەكاندا ،دووەمو سێیەم جاریانە دەگیرێنەوە ئەمە مانای ئەوە نیە چاكسازی وەرناگرن؟ كوێستان محەمەد :بەڵێ وایە ،هۆكارەكەی ئەوەیە ئەو شوێنانە لەئەساسدا بۆ 900 كەس دروستكراوە دوو ئەوەندەی خەڵكیان تێدایەو ناتوانرێت شیاندنیان بۆ بكرێت، هەفتانە سیمینار هەیە بۆ ئەوانەی مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنن لەڕێگەی توێژەرەكانەوە توانیومانە ژمارەیەكی زۆر ئالودەبوو چاك بكەینەوە ،ئێمە بەردەوامین ،بەاڵم پێویستمان بە هاوكاری مادی‌و بینا هەیە ،چاكسازییەكان پارەی كەمیان لەبەردەستدایەو كێشەی كەمی سەیارەو پاسەوانمان هەیە ،ئەو كەموكوڕییانە دەستی ئێمەیان گرتووە بەاڵم كۆڵنادەینو
بەردەوامین لەسەر كارەكانمان بۆ ئەوەی بتوانین شیاندن بۆ ئەو كەسانە بكەینەوە جارێكی تر بگەڕێنەوە ناو كۆمەڵگا. زەمەن :باس لەوە دەكرێت خەڵك هەیە لە ناو چاكسازییەكاندا فێری بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەبێت ،ئێوە چیتان كردووە بۆ ئەوەی ئەمە روونەدات؟ كوێستان محەمەد :بەڵێ لە رابردوودا زیندانیەكان تێكەڵبوون ،بازرگانی مادەی هۆشبەرو بەكارهێنەر لەگەڵ كەسێك سەرپێچی هاتوچۆی كردبێت پێكەوەبوون، لەگەڵ دەستبەكاربوونمان جیامان كردونەتەوە ناڵێین سەدا سەد سەركەوتوو بووین ،چونكە پەیوەندی بە كەمی جێگاوە هەیە ،بەڵێ هەیە لەسەر تاوانی زۆر بچووك گیراوە ،بەاڵم لەو سەرەوە بە تاوانی زۆر گەورە هاتووەتەوە، بە جیاكردنەوەیان هیوادارین كۆنترۆڵی ئەمە بكەین. زەمەن :باس لەوە دەكرێت لە چاكسازییەكان گیراوەكان ئەشكەنجە دراون؟ كوێستان محەمەد :لە رابردوودا توندوتیژی هەبووە چ لە چاكسازی گەوران بێت چ لە ژنان‌و مندااڵنیش بێت ،لەسەرەتای دەستبەكاربوونمانەوە كۆبونەوەمان بە
خەتەنەكردنی مێینە ماوە، بەاڵم رێژەكە زۆر كەمبووەتەوە
بەڕێوەبەرانی هەر شەش چاكسازییەكە كردووەو پێمانوتوون بە هەموو شێوەیەك لێدان‌و توندوتیژی قەدەغەیە بەهیچ شێوەیەك نابێت لە زیندانی بدرێت. تائێستا دوو لیژنەی لێكۆڵینەوە لە چاكسازی ژنان‌و مندااڵنی هەولێر پێكهێنراوە، كە توندوتیژییان بەكارهێنابوو ئەوانەی ئەو كارەیان كردبوو سزام داون ،لە سلێمانیش لە چەند رۆژی رابردوو دوو حاڵەتی توندوتیژی هەبووەو لیژنەم بۆ پێكهێناوە. زەمەن :لەسەرەتای چاوپێكەوتنەكەدا باسی ئەوەت كرد منداڵ هەیە لەسەر بردنی قوتویەك بیبسی زیندانیكراوە ،ئەم كەیسە چۆنە؟ كوێستان محەمەد :ئێستا یاسای سزای جێگرەوەمان بەهاوكاری یونسێف ئامادەكردووە ،بەنیازین بەزووترین كات بیدەینە ئەنجومەنی وەزیران‌و بۆ ئەوەی لەوێشەوە بدرێتە ئەنجومەنی شورا ،دوای
تێبینی ئەوان دەنێردرێتە پەرلەمان ،هیوادارم پەرلەمان لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا پەسەندی بكات ،چونكە دەبێتە هۆكاری ئەوەی سەدان منداڵ رزگار بكات لەوەی لەسەر تاوانێكی زۆر زۆر بچووك بچێتە چاكسازی ،ناكرێت منداڵێك دوو كۆتری دزیوە بگیرێت. زەمەن :واتە خەڵك هەیە لەسەر دزینی كۆتر گیرابێت؟ كوێستان محەمەد :بەڵێ هەیە ،كە ناكرێت ئەمانە زیندانی بكرێن چونكە لە ناو چاكسازییەكاندا خەڵك هەیە لەسەر بەدڕەوشتی‌و مادەی هۆشبەر گیراوە ،بۆ نمونە ئەو منداڵەی لەسەر بیبسیەكە دەستگیركراوە ئەگەر لەو دوكانەی بیبسیەكەی دزیوە سێ رۆژ ئیشی پێبكەیو هەموو ئێوارەیەك بیبسیەكی بدەیتێ حەزەكەشی بەدیدەهێنیو چاكسازیشی تێدا دەكەی ،ئەم سزای جێگرەوەیە دەكرێت بۆ گەورانیش بێت كە تاوانی سوكیان كردووە. زەمەن :ئەم دوو حاڵەتەی باست كرد لە كوێن‌و لە دادگا چەندە حكومدراون؟ كوێستان :هەردوو حاڵەتەكە هەیەو بە دیاریكراوی نازانم چەند حكومدراون ،بەاڵم لە چاكسازی ژنان‌و مندااڵنی هەولێرن ،كە ئەمەش تاوانەو دەتوانرێت بە یاسای سزای جێگرەوە چارەسەر بكرێن. زەمەن :پرۆژەی خێزانی جێگرەوە گەیشتووە بە كوێ؟ كوێستان محەمەد :سیستمی خێزانی جێگرەوەمان بردە ئەنجومەنی وەزیران‌و پەسەندكرا ،دواتر یاداشتی لێكتێگەیشتنمان واژۆكرد لەگەڵ رێكخراوی ستێپ ،كە پرۆژەكە چوار ساڵە لە سلێمانی هەیەو ئەمساڵیش لە هەولێرو دهۆكیش دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. زەمەن :چەند منداڵ سودمەند بوون لە پرۆژەكە؟ كوێستان محەمەد :لە سلێمانی 11منداڵ چوونەتە ناو خێزانی جێگرەوە ،چوار خێزانی تریش ناوی خۆیان نووسیوە ،كارەكان بە پرۆسەیەكی زۆر ورددا دەڕوات بۆ ئەوەی ئەو منداڵە نەكەوێتە دەست خێزانێك كە نەتوانن پەروەردەی بكەن. زەمەن :وادیارە یەكێك لە كێشە گەورەكان موچەو پشكنینەوەی كەمئەندامانە ئەم پرسە بە كوێ گەیشتووە؟ كوێستان محەمەد :خۆی ئێستا قسەیەك وەكو نوكتەی لێهاتووە دەوترێت هەر وەزیرێك دێت كەمئەندامان دەداتەوە بە لیژنە ،كاتێك ئێمە دەستبەكاربووین كەمئەندامان درابوونەوە بە لیژنە 90هەزاریان شایستە بوون‌و موچەیان هەبوو ،نزیكەی 30هەزاریان موچەیان بڕدرابوو ،لەمانە 13هەزاریان تانەیان لە بڕیارەكە دابوو ،لە پشكنین دەرچووبوون، بەاڵم موچەیان بۆ نەبەسترابوو ،بە رەزامەندیو هەوڵی ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزارەتی دارایی موچەكەمان بۆ بەستونەتەوە ،بەاڵم من هیچ گومانم نیە لەناو هەردوو ژمارەكەدا خەڵكی تێدایە ناشایستەیەو خەڵكیش هەیە
هەموو وەزیرەكان لە هەوڵی ئەوەدان كاری باش بكەن‌و دەمانەوێت بەڵێنەكان جێبەجێ بكەین
شایستەیەو تۆمارنەكراوە ،لە كۆبونەوەكانی پێشووی ئەنجومەنی وەزیراندا داوامان كرد كەمئەندامی تازە تۆماربكەین ،چونكە لە 2012ەوە كەس تۆمارنەكراوە ،بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەك بە ئەندامێتی وەزیری كار ،تەندروستی ،دارایی ،سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی‌و بەدواداچوون ،بۆ ئەوەی بزانین چەند كەس شایستەنو ناویان تۆمار بكەین. زەمەن :ژمارەیەكی زۆر گەنج بێكارن، ئێوە چیتان كردووە بۆ ئەم پرسە ،هیچ پرۆژەیەكتان هەیە پۆرتاڵی كارتان هەیەو ئایا بیمەی بێكاری دەدرێتەوە؟ كوێستان محەمەد :هیوادارین بگەینەوە ئەو قۆناغە كە بیمەی بێكاری هەبێت ،لەڕێگەی پۆرتاڵەكەوەو بەڕێوەبەرایەتی كار خەڵكی بێكار پەیوەندیمان پێوەدەكەن ،یەكێك لە ئەركە هەرە سەرەكیەكەی ئێمە كەمكردنەوەی بێكارییە ،یەكێك لە خەونە گەورەكانی من ئەوەیە یەك كرێكار نەمابێت دەستەبەر نەكرابێت كە بەوە گرەنتی ئەوە دەكەی كە خانەنشین دەبێت ،جگە لەوەش پارەیەكی زۆر دێتە ناو سندوقی خانەنشینی دەتوانی پرۆژەی پێبكەیت بۆ كرێكاران ،وەزارەتی كار لە زۆر واڵت حكومەت دەژێنێت ،تەنیا لە رێگەی سندوقی دەستەبەری كۆمەاڵیەتیەوە، رۆژانە بەردەوامین لەوەی دەستەبەر بۆ كرێكاران بكەین ،ئێمە هێڵی گەرمی 5500مان هەیە لەڕێگەی ئەم هێڵەوە هەر كرێكارێك دەستەبەر نەكرابێت دەتوانێت پەیوەندیمان پێوەبكات ،بۆ پێشێلكردنی مافەكانیشی هەر دەتوانێت پەیوەندی بكات ،مەحكەمەی كار هەیەو وەك وەزارەت پارێزەری بۆ دەگرین ،هەر كرێكارێك سكااڵی تۆماركردبێت كەیسەكەمان لە خاوەن كارەكەی بردووەتەوە. زەمەن :زۆربەی وەزارەتەكان رۆتیناتی زۆریان تێدایە ،ئێوە چیتان كردووە بۆ كەمكردنەوەی رۆتینات؟ كوێستان محەمەد :بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە هەولێرو دهۆك راستە بایكۆت نەبووە بەاڵم دەوام زۆر كەمبووە ،لەمڕۆژانەدا ئەوەی كە كافتریاكەی ئێمە بەڕێوەدەبات هاتە ال‌م ،وتی پێشتر هیچ قازانجم نەكردووە چونكە فەرمانبەران 9دەهاتن 12دەڕۆیشتنەوە ،كە چوومە وەزارەت دەوام زۆر خراپ بوو ئێستا دەواممان رێكخستووەتەوە ،پێشتر خەڵك
بۆ مامەڵەیەك لە سلێمانیەوە چووەتە هەولێر هەفتەیەك ماوەتەوە بەاڵم ئێستا شتی وانیە الی ئێمە ،بەیانی هات نیوەڕۆ مامەڵەكەی وەردەگرێتەوە ،بە كردنەوەی بەشو رێككردنەوەی دەوام توانیومانە رۆتین نەهێڵین. زەمەن :تا كەی ئەوە بەردەوام دەبێت خەڵك بۆ ئیمزایەك لە گەرمیانو سلێمانیەوە بچێتەوە هەولێر؟ كوێستان محەمەد :ئێمە رۆژانی شەممان لە سلێمانی هاواڵتیان دەبینین ،ئەو مامەاڵنەی دەكرێت لە سلێمانی جێبەجێ بكرێن بۆیان دەكەین ،بۆ نمونە هاواڵتیەك لە گەرمیانەوە تەلەفۆنی بۆ كردم ئیشی قەرزی بچوكی هەبوو ،پێموت بە ئیمەیڵ عەریزەكەیم بۆ بنێرێت‌و لەو رێگەیەوە بۆمان تەواو كردووە. زەمەن :ئایا خەتەنەكردنی مێینە هێشتا لە كوردستان ماوە ،وا ئێوە قسەتان لەسەر كردووە؟ كوێستان محەمەد :بەڵێ بەدڵنیاییەوە ماوە ،لە هەولێر ،سلێمانی ،دهۆك ،گەرمیان بەاڵم رێژەكە زۆر كەمبووەتەوە. زەمەن :بەشێكی وەزیرو پەرلەمانتارەكان خەڵك لە فەیسبووكدا زۆر رەخنەیان لێدەگرن ،سەیرم كرد كۆمێنتی دەستخۆشی بۆ تۆ هاتووە ،ئایا ئەوانەی كۆمێنتی خراپ ئەنووسن التان بردوون ،یان خەڵك لە ئیشەكانت رازین؟ كوێستان محەمەد :پەیجەكە الی بەشی راگەیاندنی وەزارەتەو فلتەر نەكراوە، زۆرجار داواكاری هاواڵتیان لە پەیجەكەوە دێت جێبەجێدەكرێت ،من پێموایە هەموو وەزیرەكان لە هەوڵی ئەوەدان كاری باش بكەن ،هەموویان بە جدی كاردەكەن‌و زۆر خەمی هاواڵتیانیانە ،هەموومان دەمانەوێت بەڵێنەكان جێبەجێ بكەین ،بەاڵم بەربەستیشمان هەیە ،لەوانەی كەمی پارەو ستافیو خەڵكی بە توانا ،وەزارەتەكەی ئێمە دەرماڵەی نیە ئەوەش وایكردووە بەشێك لە فەرمانبەران نەقڵ بن بۆ وەزارەتەكانی تر یاخود مۆڵەت وەربگرن‌و لە كەرتی تایبەتدا كار بكەن. زەمەن :بە تەنیا ئەو سێ رێگرییە هەن، یان حزبەكانیش بەتایبەت پارتی‌و یەكێتی رێگرن لە چاكسازی؟ كوێستان محەمەد :لە دوایین هەڵبژاردندا كەمتر لە سەدا 30خەڵك چووە بەردەم سندوقەكانی دەنگدان ،بەمە خەڵك سزای حزبەكانیان دا ،ئەمجارە ئەگەر چاكسازی نەكرێت ،خەڵك تەنیا بە نەچوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان سزامان نادات ،لە قۆناغێكداین ئەگەر چیتر ئەو سیستمی پەیڕەوكراوە پێشتر بەڕێوەبردنەی بەسەرچووە ،لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی گەورەداین بەتایبەت یەكێتی‌و پارتی ئەگەر بەهەمان نەفەسو شێواز حكومڕانی بكرێت ئاسەواری زۆر خراپی لێدەكەوێتەوە.
یەكێتی و پارتی بەهەمان نەفەسی پێشوو حوكمڕانی بكەن، ئاسەواری زۆر خراپی لێدەكەوێتەوە زەمەن :پرۆژەی قەرزی بچووك چی بەسەرهاتووە؟ كوێستان محەمەد :یەكێك لە دەستكەوتەكانی پەرلەمان لە خولی سێ‌و كابینەی پێشووتر پرۆژەی قەرزی بچووك بووە بۆ گەنجان 70 ،ملیار دینار دراوە بە قەرز 37وەرگیراوەتەوەو هەمووی دراوە بە موچە ،دەمانەوێت دەست بە قەرزی بچووك بكەینەوە بەاڵم بەشێوازێكی تر ،چونكە بەپێی بەدواداچوونەكان زۆربەی ئەوانەی قەرزی بچووكیان وەرگرتووە شكستیان هێناوە ،بەهۆی قەیرانی دارایی‌و بەشێوازێكی تەندروستیش قەرزەكە نەدراوە. رێنماییەكانمان ئێمە سەرەتا هەمواركردووەتەوە دواتر داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكەین لەو قەرزەی رۆژانە وەریدەگرینەوە جارێكی تر بە قەرز بیدەینەوە بە گەنجان ،داواشمان لە بانكی ناوەندی عێراق كردووە لەڕێگەی ئێمەوە قەرز بدات بە خەڵك.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
4
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
پێداگریى گۆڕان “چاکسازى” کردە گوتارى دەسەاڵت زەمەن چاکسازى ،بە تەنیا لەالى خەڵکى ناڕازى و ئۆپۆزسیۆن بەکارناهێنرێت، ئەم چەمکە ئێستا گوتارى سەرەکى دەسەاڵتە لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ،ئەوەش بە ماناى سەرخستنى پێداگرییەکان و دیدى بزوتنەوەى گۆڕان و بەرەى چاکسازیخواز دێت. زۆربەى ئەو واڵتانەى لە دەست رژێمە دیکتاتۆرییەکان رزگاریان دەبێت و حکومەتەکانیان شەرعیەتى شۆڕشگێڕییان هەیە ،سیستمى حکومڕانیەکەیان تووشى دەردى گەندەڵى دەبێت. سیستمى حکومڕانى لە هەرێم و عێراقدا بەجۆرێک تووشى گەندەڵى بووە ،کە لە لێوارى داڕووخانى ئابوورى ،سیاسى ،کۆمەاڵیەتیدایە، بەاڵم لە هەرێمى کوردستان چاکسازى و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى ئێستا بووەتە کارنامەى سەرەکى حکومەت.
قۆناغى نکوڵیکردن
حکومڕانى یەکێتى و پارتى لە هەرێمى کوردستان بەهۆى کۆمەڵێک فاکتەرەوە وەکو شەڕى ناوخۆ ،گەمارۆی ئابوورى، دوو ئیدارەیى ،لە سااڵنى پێکهێنانى یەکەم حکومەتەوە تا دواى ٢٠٠٣ش بە قۆناغى چاوپۆشیکردن دادەنرێت و جگە لە چاالکوانى ناڕازیى ناڕێکخراو و میدیاى ئەهلى ،کەمتر رووبەڕووى رەخنە دەبووەوە لەسەر بوونى گەندەڵى و ئۆپۆزسیۆنێکى رێکخراو نەبوو بەجدیى پێداگرى لەسەر ئەم پرسە بکات. لە دواى ٢٠٠٣‌و بە دیاریکراویش لە دواى پێکهێنانى کابینەى پێنجەم قسەکردن یەکگرتوو- کابینەىلەسەر گەندەڵى بەشێوەیەکى فراوان لە رای گشتیدا رەنگیدایەوە ،لەم قۆناغەشدا ئۆپۆزسیۆنێک نەبوو تەبەنى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى بکات ،لە ٢٥ى٧ى٢٠٠٩وە کە بزوتنەوەى گۆڕان دروستبوو بەشێوەیەکى رادیکاڵترو
جدیانەتر لەسەر پرسى گەندەڵى و ناشەفافى وەستاو دەرخستنى گەندەڵى و لۆمەکردنى گەندەڵکاران گوتارى سەرەکى میدیاى بزوتنەوەکە بوو ،لەم قۆناغەدا دەسەاڵت ئامادەنەبوو دان بە بوونى گەندەڵیدا بنێت.
قۆناغى دانپێدانان
لە دواى پێداگرى بزوتنەوەى گۆڕان و هاوبەشەکانى لە ئۆپۆزسیۆن -کۆمەڵ و یەکگرتوو -لەگەڵ خەڵکانى ناڕازیى و توندتربوونەوەى چاودێرى میدیایى، لەالیەن دەسەاڵتیشەوە ،پارتى و یەکێتى- دان نرا بەوەدا کە گەندەڵى هەیە. لەم قۆناغەدا هەرچەندە دان نرا بە گەندەڵیدا ،بەاڵم دەسەاڵت بە پاساوى جۆراوجۆر خۆى لە بەرەنگاربوونەوەى دەدزییەوە ،لەسەرەتادا تۆمەتى دەستى دەرەکى دەدرایە پاڵ ئەوانەى باسى گەندەڵییان دەکرد ،حکومەتەکەمان ساوایەو دەوروبەرمان بە نەیارەکانمان دەورە دراوەو تێکدەرو ئاژاوەچى و دۆخەکە هەستیارە ،بەمشێوەیە بەرپەرچى هەر کەس و الیەنێک دەدرایەوە کە قسەیان لەسەر گەندەڵى دەکرد. ئەم قۆناغە هەرچەندە خۆپیشاندانى بەرفراوانى بەخۆوەبینى ،سەرۆک وەزیران و چەندین وەزیر بانگهێشتى پەرلەمان کران ،بەاڵم هێشتا دەسەاڵت نەهاتە ژێربارى ئەوەى بەرەنگارى گەندەڵى ببێتەوە.
قۆنانى چاکسازى
لە کابینەى هەشتەمى حکومەتى ئۆپۆزسیۆن الیەنەکانى هەرێمدا بەشدارى حکومەتیان کرد ،دروشمى سەرەکیان بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و ئەنجامدانى چاکسازى بوو ،بەهۆى ناکۆکیەکانى لەسەر پرسى سەرۆکایەتى هەرێم ئەو کارنامەیەى بزوتنەوەى گۆڕان داینابوو نەتوانرا جێبەجێ بکرێت، وەزیرەکانى لە حکومەت دەرکران و پەرلەمانیش داخرا ،کە ئەو کات بووبووە چاودێرێکى توند لەسەر کارەکانى دەسەاڵتى جێبەجێکردن. بزوتنەوەى گۆڕان بە سووربوونەوەى
لەسەر گوتارە چاکسازییەکەى بەشدارى کابینەى نۆیەمیشى کرد ،خاڵێکى پێکهێنانى رێککەوتنى سەرەکى حکومەتیشى لەگەڵ پارتى ئەنجامدانى چاکسازى بوو ،کارنامەى کابینەى نۆیەمیش زیاتر لە دەورى چاکسازى دەسوڕێتەوە. لە بنەماشدا دەرکردنى یاسایەک کە بە “چاکسازی” ناودەبرێت ئیعتیرافێکی زۆر ئاشکراو گرنگە لەالیەن دەسەاڵتەوە، کە ئەو سیستمەى خۆیان پێکیانهێناوە فاسد بووەو پێویستى بە چاکسازى هەیە. بەشێکى زۆر لە وەزیرەکان دەستیان کردووە بە راستکردنەوەى ئەو هەاڵنەى لە ئیدارەدانى وەزارەتەکاندا هەبوون و دەوامى فەرمانبەران راستکراوەتەوەو کارى بەش و فەرمانگەکانیش تاڕادەیەک رێکخراوەتەوە. پێداگرییەکەى گۆڕان وایکردووە خودى بەرپرسانى پارتى و یەکێتى، پەرلەمانتارو وەزیرەکانیان تەنانەت سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانیش باس لە بوونى گەندەڵى بکەن و سووریش بن لەسەر ئەنجامدانى چاکسازى. یەکەم هەنگاوى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و ئەنجامدانى چاکسازى، داننانە بە بوونی خراپەو گەندەڵی و نادادپەروەریدا ئەمە لە کوردستاندا چەسپیوە ،بەدواى ئەویشدا بوونى بڕیارى سیاسیە ،هەرچەندە بڕیارێکى سیاسى نیە ،بەاڵم خواستێکى سیاسى بەهێز ئامادەیى هەیە بۆ ئەنجامدانى چاکسازى. ئێستا کە چاکسازى لە گوتارى ئۆپۆزسیۆنەوە بووەتە گوتارى سەرەکى دەسەاڵت ،خۆى لە خۆیدا گۆڕانکارییەو هەنگاونانە بەرەو سارێژکردنى ئەو برینانەى کە گەندەڵى و خراپ ئیدارەدانى حکومەت لەدواى خۆى بەجێهێشتوون. بە دانپێدانانى بانکى نێودەوڵەتى و رێکخراوەکانى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى ،ئەنجامدانى چاکسازى دواى دانپێدانان و بڕیارى سیاسى ،پێویستى بە کاتەو پرۆسەیەکى درێژخایەنەو بەرهەمەکەى بە شێنەیى پێدەگات.
یاسای چاکسازی چەند پارە بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە؟ زەمەن جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، بڕێکی زۆر بودجە بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێنێتەوە ،بەتایبەتی لە کەمکردنەوەی خانەنشینی پلەبااڵکانو هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینییە نایاساییەکان و نەهێشتنی سوودمەندبوون لە دوو مووچەو زیاتر. هەفتەی رابردوو پەرلەمانی کوردستان، یاسای (چاكسازی له مووچه‌و ده‌رماڵه‌و بهخشینو ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان -عێراق) پەسەند کرد کە لە 1٩ماددەو هۆیەکانی دەرچوون پێکهاتووە. یاساکە بە کۆی دەنگی پەرلەمانتارانی ئامادەبوونی دانیشتنەکە پەسەند کرا ،کە پێکهاتبوون لە 8٩پەرلەمانتار ،ژمارەیەک بڕگەی یاساکە تایبەتن بە رێکخستنەوەی مووچەو هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی نایاسایی و پلەبااڵو تایبەت پێداچوونەوە بە لیستی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و ئەوانەی بەپلە تایبەت و بااڵ خانەنشین کراون. هەرچەندە تائێستا پەرلەمان و حکومەت بەرچاویان روون نییە ،کە یاساکە چەندێک پارەو بودجە دەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی ،بەاڵم بەپێی لێکدانەوەی شارەزایانی یاسایی زیاتر لە 1٥٠ملیار دیناری مانگانە دەگەڕێنێتەوە ،جگە لە 8٠٠ملیار دیناری قەرزی کۆمپانیاو بازرگانەکان. زیاد جەبار ،سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە “زەمەن”ی راگەیاند :ئەو ژمارانەی دەوترێت هیچ بنەمایەکی نییە ،ئەوکاتەی وەک لیژنەکەمان لەگەڵ حکومەت و وەزارەتی دارایی دانیشتین زۆر بە وردیی قسەمان لەسەر کرد نەحکومەت نە ئێمە بەرچاومان روون نییە ،کە چەند پارە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی ،تا نەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە”. بەپێی بڕگەی دووەمی مادەی 1٣ی یاساکە ئەو پارەیەی کە لە ئەنجامی
جێبەجێکردنی یاساکە و ئەو پارانەی حکومەت کە الی کۆمپانیاو بازرگانەکانە بۆ بەکاردەهێنرێت وەردەگیرێتەوەو زیادکردنی مووچەی خانەنشینی کەمەکان، بەاڵم ئاماژە بە هیچ بڕێک نەدراوە ،ئەوەش نیشانەی ئەوەیە حکومەت و پەرلەمانیش بەرچاوو روون نەبوون لەو پارەیەی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی. زیاد جەباریش هەمان رای هەیە، کە نە پەرلەمان نە حکومەت بە وردی نازانن جێبەجێکردنی یاساکە چەند پارە دەگەڕێنێتەوە خەزێنەی گشتی. بەپێی بەدواداچوونەکانی “زەمەن” حکومەتی هەرێم زیاتر لە ٧٠٠ملیار دینار قەرزی الی کۆمپانیاو بازرگانەکانە ،کە زیاتر لە 14ساڵە پێیاندراوەو نەگەڕێندراوەتەوە، بەاڵم بەپێی یاسای چاکسازی دەبێت لێیان وەرگیرێتەوە. لەوبارەیەوە عەلی حەمەساڵح ،سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و سەرۆکی لیژنەی وزە رایگەیاند :بەپێی یاسای چاکسازیی دەبێت سەرجەم قەرزەکانی حکومەت الی کۆمپانیاو بازرگانەکان و کەسەکان وەربگیرێتەوە، کە نزیکەی 8٠٠ملیار دینارە ،بەوەش دەتوانرێت مووچەی چوار ساڵی خانەنشینی لە ٢٢٠هەزار دینارەوە پێ بکرێت بە 4٠٠ هەزار دینار. لەوبارەیەوە زیاد جەبار ،وتی“ :لە کۆبونەوەمان لەگەڵ حکومەت داوامکرد کەمترین مووچەی خانەنشینی بە 4٠٠هەزار دینار جێگیر بکرێت ،لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم پرسیاری لە هەمووان کردووە ،کە چەند پارە دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت ،کەس ژمارەیەکی وردی ال نەبوو ،تا ئەوکاتەی یاساکە جێبەجێ دەکرێت”. وتیشی“ :یاساکە پێنج مانگی دیکەی پێویستە بۆ جێبەجێکردن ،لەگەڵ حکومەت رێککەوتووین دوای سێ مانگ راپۆرتێکی تێروتەسەلمان بۆ ئامادە بکات وردەکاریی جێبەجێکردنی یاساکە دەداتە پەرلەمان، کەی ئەو راپۆرتە گەیشت ،دەزانرێت کە چەند پارە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت”.
سەرۆکی لیژنەی دارایی:
رەنگە تەنها لە مووچەی پلە بااڵدا ()5 ملیار دینار بگەڕێتەوە سەرۆکی لیژنەی دارایی جەختی کردەوە ،بڕگەی ٢لە ماددەی 1٣بۆ ئەو پرسە دانراوە ،کە بزانین چەند پارە دەگەڕێتەوەو چۆن بەکاردەهێنرێت. بەشێکی دیکەی یاساکە تایبه‌ت بوو بە ده‌رماڵه‌كان و رێكخستنه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌به‌ر رۆشنایی یاسا به‌ركاره‌كان و هەروەها رێگریی کردن لە سوودمەندبوونی دووجار لە مووچە، جگە لە کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی. بەپێی داتاکانی حکومەتی هەرێم و تۆماری بایۆمەتری لە کۆی یەک ملیۆن و ٢٥٥هەزار مووچەخۆر ٧٢٥ ،هەزار کەس وەک فەرمانبەر مانگانە مووچە لە حکومەت وەردەگرن ،کە بڕی بودجەی پێویست بۆ مووچەکانیان 6٧1ملیار دینارەو دەکاتە %٧8ی کۆی تەرخانکراوی مووچەی فەرمانبەران. هەرچی تەرخانکراوی مووچەیە %4٣ی بریتییە لە مووچەی بنەڕەتی و %٥٧ی
دەرماڵەیە ،کە مانگانە ٣٥٠ملیار دینار بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران دەڕوات بەشێکی دەرماڵەی جێگیرە کە نزیکەی 6٠ملیار بۆ دەرماڵەی جێگیری (بڕوانامە ،هاوسەر، منداڵ ،جوگرافی) دەڕوات ،بەشکەی دیکەی بۆ دەرماڵەی پیشەیی. لە هەرێمی کوردستان ٢4٠هەزار خانەنشینی هەیە کە 111هەزاریان خانەنشینی سەربازییە و مانگانە 11٠ ملیار دینار وەردەگرن. چاودێری و بیمە و شەهیدان 6٩ملیار دیناری لە مووچە بۆ تەخانکراوە ،لەگەڵ ٣٠هەزار فەرمانبەری گرێبەست. کۆی گشتی یەک ملیۆن و ٢٠٥هەزار مووچەخۆر کە لە هەرێمی کوردستان هەن ،لەو ژمارەیەش 1٠1هەزار کەسیان لە یەک مووچە زیاتر وەردەگرن ،کە ٢٥ هەزار کەسیان کەسوکاری شەهیدانن بە یاسا رێگەیان پێدراوە 86 ،هەزار کەسی دیکەیان زیاتر لە دوو مووچە و سێ مووچە وەردەگرن. بەپێی بەدواداچوونەکانی “زەمەن” تەنها لە رێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵەی ئەو کەسانەی لە تۆماری بایۆمەتری وەک فەرمانبەر و خانەنشین تۆمارکراون ،دەتوانرێت زیاتر لە 1٥٠ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنرێتەوە. ماددەی 1٠ی یاسای چاکسازیی تایبەتە بە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مووچه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى به نایاسایى خانه‌نشین كراون ،راستكردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌پله‌ى به‌رزتر له مافى خۆیان خانه‌نشین كراون. زیاد جەبار ،سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاشکرای کرد؛ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کاریگەریی دەبێت لە پرسی مووچەی پلە بااڵو تایبەتەکاندا ،رەنگە تەنها لەو بوارەدا نزیکەی ٥ملیار دینار بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی. ئاماژەی بەوەشکرد؛ ئەو بڕگەیەی تایبەتە بەوانەی بەناوی پێشمەرگایەتی و تێکۆشەرە دێرینەکانەوە بە پلەی وەزیرو بریکاری وەزیرو راوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین کراون سەرجەمیان هەڵدەوەشێتەوە بە یاساکانی ٣٣و ٣4و
٣8ی تایبەت بە خانەنشینی و رێزلێنانی پێشمەرگە خانەنشین دەبن ،بەوەش جارێکی دیکە مووچەیان پێدەدرێت، نەک هەر ببڕێت ،بەاڵم مووچەکانیان کەمدەبێتەوە. بەپێی بەدواداچوونێک کە لە ژمارەکانی پێشووی “زەمەن” باڵوکرایەوە لەناو ئەو کەسانەی بە پلەی تایبەت و بااڵ خانەنشین کراون 6٠بریكاری وەزیرو ٢6٠بەڕێوەبەری گشتی و ٧٥راوێژكار بە پلەی تایبەت خانەنشینكراون ،كە رۆژێك لە رۆژان لەو پلە وەزیفییەدا كاریان نەكردووە ،زۆرینەیان پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حیزبەکانن. ئەگەر یاسای چاکسازیی لە مووچە و خانەنشینی جێبەجێبکرێت ،ئەوا ئەو پێشمەرگەو تێکۆشەرە دێرینانەی وەزیرو بریکارو بەڕێوەبەری گشتی نەبوون و بەو پلەیە خانەنشین کراون ،ئەگەر خانەنشینی سەربازییان پێبدرێت ئەوا نزیکەی نیوەی مووچەکانیان لەدەست دەدەن. سەرۆکی لیژنەی دارایی ،سەرەڕای ئەوەی جەختی کردەوە ،کە چەندین تێبینی لەسەر یاساکە هەیە ،بەاڵم بە هەنگاوێکی دەستپێکی گرنگی دەزانێت بۆ چاکسازی ،وتیشی“ :دوای دەرچوونی یاساکە کار لەسەر یاسای خانەنشینی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان دەکەین ،چونکە ئێستا 1٥جۆر یاسا بۆ خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان هەیە، تەنها خانەنشینی پێشمەرگە سێ یاسای هەیە ،بۆیە ئەو یاسایە پێویستە بۆ ئەوەی لە بەرزترین پلەوە بۆ کەمترین پلەی فەرمانبەرێکی ئاسایی بە یەک یاسای یەکگرتوو خانەنشین بکرێن”. سەرۆکی لیژنەی دارایی دووپاتی کردەوە؛ کە کێشەی سەرەکیی لە هەرێمی کوردستان چاکسازیی کردنە لە داهاتدا، دەستبردن بۆ داهات زۆر گرنگە کە حکومەت بەڵێنی چاکسازیی لەو بوارەدا داوە ئێمەش پێ‌داگر دەبین لەسەر ئەوەی کە قۆناغی دووەمی چاکسازیی لە داهاتدا بکرێت.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
3
سەرۆكی لیژنەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی:
پێداچوونەوەمان بە مەرجەكانی هەڵبژاردنی سكرتێری یەكێتی كردووە زەمەن :با لەوەوە دەستپێبكەین لیژنەی پێداچوونەوەی پەیڕەو تائێستا چی كردووە؟ فەرید ئەسەسەرد :لیژنەكە تائێستا بە رێژەیەکی زۆری كارەكانیدا چۆتەوە ،ئەوەی تریشیان بۆ ڕۆژانی داهاتوو ماوە ،تا ()24ی مانگ مەجالمان هەیە ،واتا ئاخر ڕۆژ بیست‌و چواری مانگە ،بەدڵنیاییەوە ئێمە كارەكەی خۆمان تەواو دەكەین. زەمەن :ئەركەكانی لیژنەكە چۆن دابەشكراون؟ فەرید ئەسەسەرد :لیژنەكە ،لە بیست ئەندام پێكدێت ،من سەرۆكی لیژنەكەم، زۆرترین گفتوگۆ دیاریكراوە ،دوو ئەندامیشی تێدایە ،كە زەرور نیە ناویان بهێنم. زەمەن :لەسەر ناوی سەرۆك یان سكرتێر ساغبوونەتەوە؟ فەرید ئەسەسەرد :ئەركی ئەم لیژنەیە دیاریكردنی ناوەكان نیە ،پەیوەندی بەئێمەوە نیە یاساكە دادەنێین ،پەیڕەوی ناوخۆ ئامادە دەكەین ،میكانیزمەكان دادەنێینو رێكیدەخەین پاشان دەیبەینەوە بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی پاشان كە پەسەند كرا لەوێ كاری پێدەكرێت. زەمەن :لە پەیڕەودا هاتووە یەكێتی سێ ساڵ جارێك گۆنگرە دەبەستێت ئەمە واقعیە ،یان دەیكەن بە چوار پێنج ساڵ؟ فەرید ئەسەسەرد :هەردوو بۆچوون هەیە ،كە سێ یان چوار ساڵ جارێك کۆنگرە ببەسترێت. زەمەن :بۆچوونی زاڵ كامیانە؟ فەرید ئەسەسەرد :ئەوەی كە ئێمە لەسەری ڕێكدەكەوین لەم لیژنەیە دوو ئۆپشنە دەیبەینەوە بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی، لەوێ بڕیار لەسەر یەكێكیان دەدرێت ،یان ڕەنگە ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆچوونێكی دیكەی هەبێت ،هەردوو بۆچوونەكەی ئێمە ڕەتبكاتەوە بۆچوونی سێیەمی خۆی دابنێت. زەمەن :لەسەر مەسەلەی دیاریكردنی دەسەاڵتەكانی کاک کۆسرەت سەرۆكی ئەنجومەنی بااڵ ،دەسەاڵتەکانی سەرۆك یان
فەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجومەنی گشتی (سەركردایەتی) یەكێتی ،رۆڵێكی گرنگی پێدراوە كە بریتیە لە سەرپەرشتیكردنی تیمێكی ( )20كەسی بۆ پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكراوی كۆنگرەی چوارەمی حیزبەكەی. ئەسەسەرد كە بە یەكێك لە هەرە سەركردە داناكانی ناو یەكێتی لە قەڵەم دەدرێت ،لەم چاوپێكەوتنە تایبەتەی “زەمەن”دا رۆشنایی دەخاتە سەر كاروبارەكانی دوا كۆبونەوەی ئامادەكردنی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەكەی و بڕیاریشە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا بە پاكێجێك هەموارەكە تەسلیمی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بكات. سازدانی :زەمەن
سكرتێری یەكێتی‌و دەسەاڵتەكانی سكرتێری ئەنجومەنی گشتی بۆچوونتان چۆنە؟ فەرید ئەسەسەرد :لە كۆبونەوەی چوارەمدا دەچینە سەر ئەو بابەتانە. زەمەن :لەبەر كۆمەڵێك هەلومەرج باس لە گرنگی‌و پێكهێنانی ئەنجومەنی سەركردایەتی كرا لەناو ئەنجومەنی گشتی دروستبكرێت ،بڕیارتان لەسەر ئەوە دا؟ فەرید ئەسەسەرد :ئێمە لە كۆنگرە چیمان هەڵبژاردووە ئەوە فەرز دەكرێت، لە دەرەوەی كۆنگرە بڕیار لەسەر هیچ شتێك نادرێت ،سەدو بیست‌و یەك كەس هەڵبژێردراون ،سێ كەسیش بە بڕیاری كۆنگرە بوونەتە ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی ،ئەنجومەنی گشتی لەوانە پێكدێت ،كە لە كۆنگرەدا هەڵبژێردراون یاخود بە دەنگدانی ڕاستەوخۆ بوونەتە ئەندام.
زەمەن :پاساوەكە ئەوەبوو ئەم ( )121كەسە ،هەموو كاتێك ناتوانێت كۆببێتەوە ،هەربۆیە ئەنجومەنێكی سەركردایەتی بچوك دروستبكرێت؟ فەرید ئەسەسەرد :نا بڕیار لەوە نادرێت ،چونكە ئەم ژمارە زۆرە لە كۆتاییدا دابەش دەبن بەسەر كۆمەڵێك دامەزراوەی بچوكتردا لە پارێزگاكان، هەر دەڤەرێك خۆی خۆی بەڕێوە دەبات، هەروەها هەندێك دامەزراوەی گشتیش دادەمەزرێت ،لەبەرئەوە كێشەیەكمان نیە لەم بارەیەوە ،ئەو ئەنجومەنە گشتیە وەك پەرلەمان وایە دابەش دەبێت بەسەر چەند كۆمسیۆن‌و دەزگایەكو دامەزراوەیەكدا ،لەكاتی كۆبونەوەی گشتیدا هەموو ئەندامەكان ئامادەدەبن لەپاش كۆبونەوەكە هەركەسەو دەچێتەوە سەركاری خۆی.
زەمەن :لیژنەی هەمواركردنەوەی پەیڕەو گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی ئەم ئەنجومەنە گشتیە دەبێت سەركردایەتی یەكێتی بكات‌و ناوەندی بڕیاردانی سەرەكی بێت یان گۆڕانكاری دروستبووە؟ فەرید ئەسەسەرد :لە پەیڕەودا ئەوەمان چەسپاندووە ئەو ئەنجومەنە بەرزترین دەسەاڵتە لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان. زەمەن :مانگێكە كۆنگرەكەتان تەواو بووە ،بەاڵم تائێستا یەكێتی سەرێك و ناوەندێكی بڕیاردانی دیاریكراوی نیە كە حیزبە سیاسیەكان چاوەڕوانن بۆ ئەوەی بێن پیرۆزبایی بكەن و هێشتا یەكێتی كاری ئۆرگانەكانی تەواو نەبووە، ئەمە تاچەند گرنگە تا پەلەبكرێت بۆ تەواوكردنی پڕۆسەكە؟ فەرید ئەسەسەرد :ئێمە ناتوانین
پەلەی لێبكەین بیست‌و چواری مانگ دیاریكراوە ،وەك دوایین ڕۆژ بۆ كارەكانی لیژنەی پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ، كە ڕەنگە بیست‌و پێنج بۆ بیست و شەشی مانگ كۆببینەوە ،دوای پێداچوونەوە بەدڵنیاییەوە لەوێ پەسەند دەكرێت ،واتا دەخرێتە دەنگدانەوە بڕگە بە بڕگە ،پاش ئەوەی كە پەسەند كرا ،ئەوكاتە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت ،كە سكرتێری ئەنجومەنی گشتی‌و سكرتێری حیزب و ئەنجومەنی جێبەجێكار هەڵدەبژێرین، بەاڵم دەبێت دەقێكی نووسراوی پەسەندكراو هەبێت ،ئێمە دەقەكەمان هەیە ،بەاڵم هێشتا پەسندكراو نیە ،كە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی گشتی لەوێ پەسەند بكرێت ،واتا ئێمە لەهەموو حاڵەتێكدا ،پاش بیست‌و چواری مانگ دەستمان ئاوەاڵ دەبێت ،لە جێبەجێكردنی پەیڕەوەكە ،پاش ئەوەی پەسەند دەكرێت. زەمەن :ئەم لیژنەیەی ئێوە دەسەاڵتی بڕیاردانی لە هەموارەكە هەیە یان ئەنجومەنی گشتی دەسەاڵتی بڕیاردانی لەو هەموارە هەیە؟ فەرید ئەسەسەرد :ئێمە پڕۆژەیەكمان لەبەردەمدایە ،كار لەسەر پڕۆژەكە دەكەین هەر بە پڕۆژەی دەیبەینەوە ،بەاڵم ئەو پڕۆژەیە كە ئێمە دەیبەینەوە پڕۆژەیەكی هەمواركراو دەبێت ،لەبەرئەوە كارەكانی ئەنجومەنی گشتی ئاسانتر دەبێت لەوەی ئێمە تەنیا بە بەڵێ یان نەخێر ،دەنگ لەسەر بڕگەكان دەدەن ،ئێمە نزیكەی دە ڕۆژمان بۆ دانراوە ،پێموایە دوو ڕۆژ یان ڕۆژێك لە ئەنجومەنی گشتی تێدەپەڕێت. زەمەن :ئەی كاندید بۆ پۆستەكانی سەرۆك یان سكرتێری یەكێتی‌و سكرتێری ئەنجومەنی گشتی؟ فەرید ئەسەسەرد :پاش ئەوەی كە پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند كرا ،دەرگای خۆپااڵوتن دەكرێتەوە ،ئێمە ناتوانین لە دەرەوەی پەیڕەوی ناوخۆ دەرگای
خۆپااڵوتن بكەینەوە ،نازانین چەند كەس خۆی بۆ سكرتێری یەكێتی یاخود سكرتێری ئەنجومەنی گشتی كاندید دەكات ،بەاڵم بەدڵنیاییەوە ژمارەو ناوی كاندیدەكان ڕادەگەیەنرێت ئەوكات دەست بە هەڵبژاردن دەكرێت. زەمەن :بۆ سكرتێری ئەنجومەنی گشتی روونە كە دەبێت لەناو ئەنجومەنی گشتی كەسێك خۆی كاندید بكات ،ئەی سەبارەت بە سەرۆك یان سكرتێری یەكێتی ،ئەویش دەبێت لەناو ئەنجومەنی سەركردایەتیدا بێت؟ فەرید ئەسەسەرد :بەتەئكید دەبێت لەناو ئەنجومەنی سەركردایەتیدا بێت. زەمەن :ئەو مەرج‌و رێنماییانە چین، كە داتانناون بۆ هەڵبژاردنی ئەو دوو پۆستە گرنگە ،ئایا هەر ئەوەی پەیڕەون كە لە كۆنگرە ئیقرار كرا ،یان گۆڕانگاریتان تێدا كردووە؟ فەرید ئەسەسەرد :پێداچوونەوەمان تێدا كردووە ئەوەی كە پێویستی بە مادەی دیكە كردبێت زیادمان كردووە، ئەگەر هەندێك مەرجیشی تێدا بووبێت پێویستمان پێ نەبووبێت المان بردووە. زەمەن :وەكو چی ئەگەر زانیاریمان بدەیتێ؟ فەرید ئەسەسەرد :ناتوانم وردەكاری بدەم ،كاری من ئەوەیە ،كە ئەم وردەكاریانە بخەمە بەردەمی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی. زەمەن :شەخسی كاك مەسعود یان مەكتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی کۆنگرەی یەكێتی نەكردووە ،لەالتان جێگەی تێبینی نەبووە؟ هیچ ئەسەسەرد: فەرید لێكدانەوەیەكمان بۆ ئەم مەسەلەیە نیە، ئێمە کۆنگرەی خۆمان بەستووە ،ئەوەی پیرۆزباییمان لێدەكات سوپاسی دەكەین، ئەوەشی پیرۆزبایی ناكات ئارەزووی خۆیەتی ،هیچ كێشەیەك نیە.
شادی نەوزاد ،ئەندامی پەرلەمانی كوردستان:
شاسوار عەبدولواحید كە زانی بابەتی قەرزەكانی لە یاسای چاكسازی چارەسەر نەكران كەوتە هێرشكردن زەمەن :سەرەتا دەپرسم ئێستا سەر بە چ فراكسیۆنێكیت ،یان چۆن خۆتان دەناسێنن؟ شادی نەوزاد :وەك پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ بەبێ هیچ باكگراوندێكی سیاسیی‌و الیەنێكی دیاریكراوی حزبی كاردەكەم لە پەرلەمانی كوردستان. زەمەن :ئەو سكااڵ یاساییەی لەسەر سەرۆكی جواڵنەوەی نەوەی نوێ تۆمارت كرد لەسەر هەڕەشەكانی كە لەسەرت بوو بەكوێ گەیشت؟ شادی نەوزاد :سكااڵم تەنیا لەسەر سەرۆكی جواڵنەوەكە تۆماركردووە ،لە داوا یاساییەكەیشدا نووسیومە تەنیا بكەری مەعنەوی بەالی منەوە شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆكی جواڵنەوەی نەوەی نوێیە ،داواكە تائێستا هەر لە دادگایە رێكارەكانی بەهێواشی بەڕێوەدەچێت كە ئەمەش جێگەی پرسیارە ،بەاڵم گرنگ ئەوەیە كەیسەكە دانەخراوەو كاری خۆی دەكات‌و هێشتا بەردەوامە. زەمەن :فراكسیۆنی نەوەی نوێ پێش رووداوەكانی ناو جواڵنەوەكە هەشت ئەندام بوو ،بەاڵم ئێستا چوار ئەندامیان دەبینرێت، كە خۆیان بە نەوەی نوێ دەناسێنن ،ئایا ئەو چوارەكەتان پەیوەندیتان بە نەوەی نوێوە ماوە؟ شادی نەوزاد :من بۆ خۆم دوور‌و نزیك هیچ پەیوەندییەكەم بەو حزبەوە نەماوە ،نە بەهیچ رێكارێكی یاسایی لەناو فراكسیۆن‌و لەناو پەرلەمان نە هیچ باكگراوندێكی حزبیم پێیانەوە نەماوە ،برادەرەكانم دەتوانن خۆیان وەاڵم بدەنەوە. زەمەن :ئەو چوار ئەندام پەرلەمانەتان وەك دەبینرێ پەیوەندیتان بە فراكسیۆنەكەوە نەماوە بۆچی هەڵوێستی خۆتان ئاشكرا نەكردووە؟ شادی نەوزاد :من بڕیاری خۆم دابوو
كە كار لەگەڵ ئەو حزبە ناكەم ،بەاڵم بۆ لەبەرچاوگرتنی كاری فراكسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەكانو كاری پێكەوەییمان هەوڵدانم بۆ یەكخستنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن جیابوونەوەی خۆم رانەگەیاندبوو ،بەاڵم لە سەروبەندی پرۆژە یاسای چاكسازیدا كاتێك بینیم شاسوار عەبدولواحید وەك هەموو كاتەكانی تر مامەڵە بەم پرۆژە یاسایەوە بكات‌و سەفقەیەكی تر لەپێناوی قەرزەكانی خۆیدا بۆ ئەم یاسایە بكات ،هیچ سەبرێكم نەما بەفەرمی داوام بەرزكردەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان كە بەتەواوی لەو فراكسیۆنە دێمە دەرەوە. زەمەن :وتت سەرۆكی جواڵنەوەكە ویستویەتی مامەڵە بە پرۆژە یاسای چاكسازییەوە بكات ،چۆن؟ شادی نەوزاد :لە هەر شوێن‌و پرۆژەیەكدا بزانێت سودێكی مادی بۆ خۆی تێدایە دەكەوێتە دروستكردنی سەفەقاتو پەیوەندی ژێر بەژێر ،بە شاهێدی چەندین پەرلەمانتار لە پرۆژە یاسای چاكسازیدا چەندینجار پەیوەندی بە الیەنە جیاوازەكانی پەرلەمانەوە كردووە بۆئەوەی بابەتی قەرزەكانی بۆ چارەسەر بكەن ،ئەویش لە بەرامبەردا ئەندام پەرلەمانەكانی بێدەنگ دەكات‌و هیچ هەرایەك لەناو پەرلەماندا دروستناكەن ،لە كاتێكیشدا مەرامەكانی ناگەنە ئەنجام لە سۆشیال میدیا‌و لە پەیجەكانیەوە هێرش دەكەنە سەر الیەنەكان ،ئەمەش هیچ بەهایەكی بۆ سیاسەت نەهێشتوەتەوە ،هەر پێم سەیرە الیەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی تر لێی قبوڵ دەكەن بەو شێوەیە مامەڵە بە ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیەوە بكات لە پێناو بەدیهێنانی مەرامەكانی. زەمەن :لە پەرلەمانی عێراق فراكسیۆنی ئایندە دروستكراوە ،كە لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ جیابوونەوە ،هیچ پەیوەندیو
شادی نەوزاد ،پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ‌و ئێستا بە پەرلەمانتاری سەربەخۆ خۆی دەناسێنێت ،رەخنەی توند لە شاسوار عەبدولواحید دەگرێت و دەڵێت لە هەر شوێن‌و پرۆژەیەكدا بزانێت سودێكی مادی بۆ خۆی تێدایە دەكەوێتە دروستكردنی سەفەقاتو پەیوەندی ژێربەژێر. شادی نەوزاد ،لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ “زەمەن” وتی“ :بە شاهێدی چەندین پەرلەمانتار لە پرۆژە یاسای چاكسازیدا شاسوار عەبدولواحید چەندینجار پەیوەندی بە الیەنە جیاوازەكانی پەرلەمانەوە كردووە بۆئەوەی بابەتی قەرزەكانی بۆ چارەسەر بكەن ،ئەویش لە بەرامبەردا ئەندام پەرلەمانەكانی بێدەنگ دەكات‌و هیچ هەرایەك لەناو پەرلەماندا دروستناكەن”. سازدانى :سەرچین ساڵح
هەماهەنگیەك هەیە لە نێوانتاندا؟ شادی نەوزاد :ئێمە هاوڕێی یەكین پێشتر كارمان پێكەوە كردووە ،هەندێك خاڵ هەیە لەسەری رێكین هەندێكیش هەیە گفتوگۆمان هەیە لەسەری ،بەاڵم نە هیچ شتێك رادەگەیەنین نە هیچ بەرەیەكی سیاسیمان هەیە ،بۆ كاری سیاسیی‌و بڕیاردان گفتوگۆمان هەیە ،بڕوامان بە دروستكردنی بەرەیەكی سیاسی نیە تەوژمی جیهانی بۆ پەرلەمانتاری سەربەخۆ دەڕوات، بەو هیوایەن لە هەرێمی كوردستان‌و عێراقیش دروستببێت. زەمەن :ئەو پەرلەمانتارانەی پەیوەندیتان بە فراكسیۆنەكەتانەوە نەماوە بڕیار لەكوێوە وەردەگرن؟ شادی نەوزاد:دوای ئەوەی پەیوەندیمان بە حزبەكەوە نەما بڕیارمان لە كەسەوە
وەرنەدەگرت ،بەڵكو بە راوێژكردن لەنێوان خۆماندا ئەگەر هاوڕابوینایە بەیەكەوە بڕیارمان دەدا ،ئەگەر هاوڕایش نەبووینایە هەریەكە رای خۆی روون‌و ئاشكرابوو. زەمەن :بەمشێوەیە دەمێننەوە یان فراكسیۆن دروستدەكەن یان دەچنە نێو فراكسیۆنێكی ترەوە؟ شادی نەوزاد :هەر فراكسیۆنێك پرۆژەی چاكسازی هەبێت‌و كاربكات لەپێناو چاكسازی ریشەیی لە هەرێمی كوردستاندا بە جدیی كاری لەگەڵدا دەكەم بۆ سەرخستنی، چونكە پێموایە پرۆژەی چاكسازی زەرورترین ئیشە بۆ ئەم قۆناغە ،ئەگەر دەست لە چاكسازی هەڵبگرین ناتوانین هەرێم لە تلۆربوونەوەیەكی خێرا بپارێزین ،خودی خۆم تا كۆتایی ئەم خولە بە سەربەخۆی دەمێنمەوەو كاری خۆم دەكەم.
زەمەن :ئەگەر بڕیاربدەی بچیتە نێو فراكسیۆنێكەوە چی فراكسیۆنێك بە نزیكتر لە خۆت دەزانی؟ شادی نەوزاد :ناتوانم بڵێم چی فراكسیۆنێك نزیكە لێمەوە ،لەبەرئەوەی هەندێك بۆچوون هەیە فراكسیۆنێك نزیكە لێمەوە ،بەاڵم ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ،كە من سەر بەو فراكسیۆنەم یان هاوڕایانم لە هەموو بڕیارەكانی تردا ،رەنگە بڕیارێك هەبێت لەگەڵ هیچ فراكسیۆنێكدا یەكانگیر نەبم بە پێچەوانەشەوە. زەمەن :بەو پێیەی لەناو نەوەی نوێ‌دا بووی ئایا ژینگەی سیاسی نەوەی نوێ لەبارە بۆئەوەی ئافرەتان كاری سیاسی تێدا بكەن؟ شادی نەوزاد :زەڕەیەك ئەخالق نەماوە بۆ كاری سیاسی لەو جواڵنەوەیەدا،
دروشمێكی سەرەكی بەشداری كارای ژنان بوو لە جواڵنەوەكە ،من تاكە ژن بووم بە درێژی دروستبوونی جواڵنەوەكە بەبێ وەستان كارمكردووە لەپێناو بەرژەوەندی جواڵنەوەكەو سەرخستنیدا ،بەاڵم ئەو كارەیان بەرامبەر كردم‌و ئێستاش هەڵمەتێكی ناڕەوایان لە سۆشیال میدیا كردۆتەسەر پێگەی كۆمەاڵیەتیو شەخسیەتم ،ئەو هەڵسوكەوتەی بەرامبەر من كرا سەلمێنەری ئەوەیە لەو حزبەدا نە جێگەی گەنج دەبێتەوە نە جێگەی ژنان‌و دەبێتەوە نە جێگەی فكری تازەو بیروبۆچوونی جیاواز دەبێتەوە ،ئەگەر ئەوانەیان قبوڵبوایە هەڵوێستیان بەرامبەر بە ژنێك كە ئەندامی ئەنجومەنی بااڵی جواڵنەوەكەو كاراترین ژنی جواڵنەوەكە بووە بەوشێوەیە نەدەبوو. زەمەن :ئەوەی تێگەیشتبێت نەوەی نوێ پرۆژەیەكی سیاسییە بۆ بەرگری كردن لە خەڵك‌و بەدەستهێنانی مافەكانیان ،یان مەرامێكی تری لە پشتە؟ شادی نەوزاد :نەخێر ،سەدا سەدو بە تەواوی پرۆژەیەكی بازرگانی‌و لەپێناو سەفەقاتو بازرگانیدا دروستبووە، بەداخەوە كاتێك جواڵنەوەكە دروستبوو چەندینجار راوێژمان كرد‌و داوامانكرد سەرۆكی جواڵنەوەكە واز لە بازرگانی بێنێت دەیان جار بەڵێنی داوە ،كە واز لە بازرگانی دێنێت ،بەاڵم كاتێك راستییەكانمان بۆ دەركەوت ئەو كەسە نەك هەر بەڵێن ناباتەسەر بەڵكو لە دوای هەموو بەڵێنێك سەفەقاتی زیاتر بە دەنگی خەڵك‌و پەرلەمانتاران دەكات‌و ئەمەش جێگەی قبوڵ نیە ،بۆیە جواڵنەوەكە تەنیا بەرەیەكی سیاسییە لەپێناو بەدەستهێنانی زۆرترین پارەو داهات بۆ سەرۆكی جواڵنەوەكەو هیچی تر.
�هەواڵ
2
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
ئەوە عەرزو ئەوە گەز
لە ساڵێکدا رۆژنامەى “زەمەن” ساڵێک لەمەوبەر کە دەستیپێکرد ریسکێک بوو لە بوارى رۆژنامەگەرییدا کرا ،سەرەڕاى ئاڵنگارىو بەربەستەکان سووربونى ستافەکەى وایکرد ببێتە یەکێک لە میدیا دیار‌و کاریگەرەکانى هەرێمى کوردستان ،ئێمە پێمانوایە “زەمەن” هەرچەندە لە رۆژگارى هەیمەنى سۆشیال میدیادا لەدایکبوو، بەاڵم سەنگى رۆژنامەگەرى کوردیى سەنگینتر کردووە. ستراتیژى سەرەکى کارکردنى رۆژنامه‌ی “زەمەن” جگە لە باڵوکردنەوەی مادە رۆژنامەوانیەکان و گەیاندنى زانیارى ،جەختکردنەوە بووە لەسەر بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و پێ‌داگر بووە لەسەر زەرورەتى چاکسازى لەم قۆناغەى هەرێمى کوردستاندا پیایدا تێدەپەڕێت. لەپاڵ ئەو بێئەرزشکردنەى نووسینى بەپێز ،کە سۆشیال میدیا بە سروشتى خۆى لە جیهاندا دروستیکردووە، “زەمەن” هەوڵیداوە رێز لە قەڵەمە سەنگینەکان بگرێت و دەرگاى رۆژنامەکە بۆ سەرجەم نووسەران و خەڵکانى خاوەن بۆچوون ئاوااڵ بکات. ئێمە دەزانین سااڵنى رابردوو زەمەنى مەرگى رۆژنامەى کاغەز بوو ،بەاڵم هێشتا پێمانوایە رۆژنامەوانى کاغەز هەوڵى جدیترو سەنگینترە بۆ کارى رۆژنامەوانىو هێشتا عاشقانى ئەم ژانرە کەم نین. “زەمەن” دامەزراوەیەکى ئامانجدارەو تێدەکۆشێ بۆ فراوانترکردنى پانتایى چەسپاندنى رادەربڕین، ئازادى عەدالەتى کۆمەاڵیەتى ،پاراستنى مافى مرۆڤ ،بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و چاودێریکردنى دەسەاڵتە بااڵکانى هەرێم. ئێمە ناڵێین نموونەیین و کەموکوڕیمان نییە ،بەاڵم لەماوەى کارکردنماندا سەرەڕاى داخستنى پەنجەرەکانى پێدانى زانیارى و سنورداری ستافەکەمان ،زیاتر لە تواناى خۆمان هەوڵمانداوە ببینە مینبەرى گشت رەنگەکان ،الپەڕەکانى “زەمەن” لە پەلکەزێڕینەى بیر‌و بۆچوونە جیاوازەکان دەچێت ،هێڵى سوور لەسەر هیچ کەس و الیەنێک نەبووەو بەهەمان نەفەسیش دەمێنێتەوە. بۆچوونێک لەناو رای گشتیدا باڵوە، کە هەم خوێنەرى رۆژنامەوانى کاغەز نەماوە هەمیش خوێنەر حەوسەڵەى بابەتى درێژى نیە ،ئەزموونى ساڵێک کارکردنمان و فیدباکى خوێنەرەکانمان پێماندەڵێت ،کە هێشتا خوێنەرى جددى ماوەو خەڵێکی زۆریش هەیە شەیداى بابەتى سەنگین و بەدواداچوونى رۆژنامەوانى وردە کە الپەڕەکانى “زەمەن” لەوەدا زەنگینن. له دیدی دامه‌زراوه‌ی “زه‌مه‌ن”دا، گرنگیدان به دیجیتاڵ میدیا‌و دروشمه‌كانی به‌رجه‌سته‌كردنی دامه‌زراوه‌كه‌مان (هه‌واڵ ،زانیاری، لێكدانه‌وه) له بهرههمهكانماندا كاری جدی گه‌ره‌كه ،هه‌ربۆیه له‌ساڵی نوێی كاركردنی “زه‌مه‌ن”دا ،پالتفۆرمهكانی سۆشیاڵ میدیا زیاتر به‌كارده‌هێنرێن و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری نوێ و ئاسانكاری بۆ خوێنه‌ری كورد به‌رده‌ست ده‌كه‌ین. “زەمەن” میدیاى سۆشیال لەماوەى یەک ساڵى تەمەنیدا وەکو خزمەتگوزارى مامەڵەى لەگەڵ هەواڵ کردووەو ماڵپەرەکەى ئاوێنەیەک بووە بۆ خستنەڕووى کێشەو گرفتەکانى هاواڵتیان.
لە سەرۆكی هەرێمەوە تا بەڕێوەبەرە گشتیەكان دەتوانن خانەنشینیەكەیان هەڵبوەشێننەوە سەرچین ساڵح
جەالل محەمەد: خانەنشینی پلەبااڵی پێشووش ،دەتوانن هەڵیبوەشێننەوە
یاسای چاكسازی ،كە كۆتایی هەفتەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان پەسەندی كرد ،تۆپەكەی خستووەتە گۆڕەپانی پلە بااڵكانەوەو دەرگای موزایەدەی داخستووە، بەپێی بڕگەیەکی یاساكە هەموو پلە بااڵكان دەتوانن خانەنشینی رەتبكەنەوەو بگەڕێنەوە سەر كاری پێشوویان. ماددەی حەوتەمی یاسای چاكسازی، كە تایبەتە بە یەكخستنی خانەنشینی پلە بااڵکان ،زۆرترین مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا ،ماددەكە كۆتایی نەهێنا بە مووچەی پلە بااڵكان ،بەاڵم لە %80كەمیكردەوە بۆ رێژەیەك كە لەنێوان %15بۆ %50بێت، هەموو خاوەن پلەبااڵكانی سەرپشك كرد لە رەتكردنەوەی خانەنشینی. لە خاڵی چوارەمی یاساكەدا هاتووە “ئەندام پەرلەمان بە ئارەزوومەندانە مافی دەستبەرداربوونی لە ماف‌و شایستە خانەنشینییەكانی وەك راسپێردراو هەیە، بەمەرجێك لە 30رۆژ تێپەڕنەكات لە
رێكەوتی بەركاربوونی ئەم یاسایە، داواكاری پێشكەش بە دیوانی پەرلەمانی كوردستان بكات بە مەبەستی وەرگرتنی رێكاری یاسایی پێویست”. ئەو پێنجەم خاڵی بەپێی پەرلەمانتارانەی بە ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە بۆ سەر وەزیفەكانیان ،ماوەی خزمەتی خولی پەرلەمانیان بۆ هەموو مەبەستەكانی سەرەمووچەو بەرزكردنەوەی پلەو خانەنشینی بۆ ئەژماردەكرێت.
خاڵی شەشەم بە روونی ئاماژەی بەوەكردووە ،حوكمەكانی ئەم ماددەیە هەموو ئەو كەسانەش دەگرێتەوە وەك سەرۆكی هەرێم ،سەرۆكی پەرلەمان، سەرۆكی حكومەتو جێگرەكانیان، ئەندامانی پەرلەمان ،وەزیرەكان ،ئەوانەی بە پلەی ئەواننو بریكاری وەزیر ،خاوەن پلە تایبەتەكان ،بەڕێوەبەرە گشتییەكان، ئەوانەی مووچەی بەڕێوەبەری گشتی وەردەگرن ،سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم و گشت ئەو كەسانەی كە بەپێی خشتەكانی مووچە هەردوو پلەی بااڵی ئەلف و با وەردەگرن، لەسەر میالكی شارستانی ،سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ .لەپێش بەركاربوونی ئەم یاسایە خانەنشین بوون. جەالل محەمەد ،بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان بە “زەمەن”ی وت“ :حوكمەكانی مادەی حەوت هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە ئێستا لە پلەیەكی بااڵدانو ئەوانەیشی كە پێش دەركردنی یاساكە بە پلەی بااڵ خانەنشین بوون ،دەتوانن بەپێی ئەم
یاسایە دەستبەرداری خانەنشینییەكەیان ببن‌و بگەڕێنەوە سەر پلەی وەزیفی پێشوویان”. دوێنێ دووشەممە ،سەرۆكایەتی ئاراستەی یاساكەی پەرلەمان سەرۆكایەتی هەرێم كرد ،دوای واژۆكردنی لەالیەن سەرۆكی هەرێم ،بۆ ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان دەنێردرێت ،دوای بەركاربوونی یاساكە ،دیوانی پەرلەمان بە راگەیەنراوێك دەستپێكردنی وادەی 30 رۆژەكە بەشێوەی یاسایی رادەگەیەنێت، هەر پەرلەمانتارێك لەو 30رۆژەدا داوای دەستبەرداربوون پێشكەش بكات ئیتر مافی خانەنشینی نامێنێت. سەروەر عەبدولڕەحمان ،سەرۆكی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان بە “زەمەن”ی وت: “چاكسازیكردن لەو بوارانەدا شتێكی باشەو یەكێك لە خاڵە چاكەكانی كەمكردنەوەی مووچەی خانەنشینی پلە بااڵكانە ،بۆئەوەی دادێكی كۆمەاڵیەتی هەبێت لەگەڵ ئەوەی خانەنشینییان كەمە”.
ئازاد حەمەدەمین ،نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان:
نەقیبو جێگر‌و ئەنجومەنی سەندیكا بە رێككەوتن هەڵدەبژێردرێن
زەمەن ئازاد حەمەدەمین ،نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان ،رایدەگەیەنێت لەمساڵدا كۆنگرەی سەندیكا دەكرێت‌و نەقیبو جێگر‌و ئەنجومەنیش بە رێككەوتن هەڵدەبژێردرێن. ئازاد حەمەدەمین ،بە “زەمەن”ی وت: “لەمساڵدا كۆنگرە دەكەین ،بەاڵم ئێستا قسەمان لەسەر ئەوەیە پێشتر كۆنفراسی نووسینگەكانمان
بكەین یان دوای كۆنگرە ،ئەوە ئەنجومەنی سەندیكا لیژنەی بۆ دروستكردووەو لە داهاتوودا ئیشوكارەكانی خۆی دەكات”. لەبارەی ئەوەی نوێنەرایەتی بۆ كۆنگرە چۆن دەبێت ،ئازاد حەمەدەمین وتی“ :تائێستا نازانین، قسەی لەسەر دەكەین ،دەبێت بزانین چەند كەس ئابوونەی داوە ،ئەوانەی بەشدار دەبن‌و مافی بەشدارییان هەیە چەندنو سەندیكا بەپێی پێودانگێك رێككەوتنی لەسەر دەكات”. بەپێی ئامارەكانی بەردەستی ئازاد حەمەدەمین ،سەندیكای رۆژنامەنووسان شەش
وتیشی“ :ئەوانەی باسی زۆری خانەنشینی پلەبااڵكان دەكەن بەپێی ئەم ماددەیە دەتوانن رەتی بكەنەوەو بگەڕێنەوە سەر وەزیفەی پێشوویان ،هەتا ئەو رۆژەی ئەندامێتی پەرلەمان وەك ئەرك سەیر نەكرێت‌و وەك ئیمتیاز سەیر بكرێت هەروا ئەبێت ،هەرچەندە ماددەكە ئیجباری نییە ،بەاڵم مەسەلەیەكی ویژدانییەو بەجۆرێك لە جۆرەكان كۆتایی بەو موزایەدەیە دێنێت كە دەكرێت”.
سەروەر عەبدولرەحمان: ئەوانەی باسی زۆری خانەنشینی پلەبااڵكان دەكەن بەپێی ئەم ماددەیە دەتوانن رەتی بكەنەوە
گۆڕان هەڵسەنگاندن
بۆ ( )6مانگی چوونە حكومەت دەكات
هەزار ئەندامی هەیەو ئەوانەشی بەشداری كۆنگرە دەكەن دەبێت ئابوونەیان دابێت. سەبارەت بەوەی نەقیبو جێگر‌و ئەنجومەنی سەندیكا بە رێككەوتنی هێزە سیاسیەكان دادەنرێت یان بە هەڵبژاردن ،ئازاد حەمەدەمین، وتی“ :نەقیبی سەندیكا لەناو كۆنگرە هەڵدەبژێردرێت ،جێگر‌و سكرتێر لەناو ئەنجومەنی سەندیكا هەڵدەبژێردرێن ،پێش كۆنگرە رێككەوتن دەكرێت ،بەاڵم كە لەناو كۆنگرە هەڵبژێردران ئەوە شەرعییەتی كۆنگرەی هەیە”. راپۆرتی 2019ی پێشێلكارییەكانی دژی رۆژنامەنووسان تائێستا لەالیەن سەندیكاوە باڵونەبووەتەوەو دواكەوتووە ،ئازاد حەمەدەمین، لەمبارەیەوە وتی“ :راپۆرتمان دەبێت‌و لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجومەنی سەندیكا بڕیاری لەسەر دەدات ،لیژنەی داكۆكی راپۆرتەكەی ئامادەدەكات بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی‌و ئینگلیزی ،وادەی باڵوكردنەوەی دیاریدەكات لە كۆنفرانسێكدا رادەگەیەنرێت”. هۆكاری رۆژنامەنووسان نەقیبی باڵونەكردنەوەی راپۆرتەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە “سەری ساڵ بوو لیژنەكان لە ئیلتیزاماتدا بوون ،راپۆرتەكە دەبێت ئەنجومەنی سەندیكا وردبینی تێدا بكات‌و بڕیاری لەسەر بدات ،دەبێت كاتێكیش هەبێت بۆ وەرگێڕانی بۆ زمانەكانی عەرەبی‌و ئینگلیزی ،بۆیە شتێكی ئاساییەو زۆرجار حاڵەتی وا هەبووە”.
بڕیار نامیق سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایكرد، لە كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانیدا هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ شەش مانگی بەشداربوونی گۆڕان لە كابینەی نوێ دەكرێت. عەدنان عوسمان بە “زەمەن”ی وت“ :رۆژی شەممەی داهاتوو لە كۆبونەوەی جڤاتدا ،دوای هەڵسەنگاندن و گوێگرتن لە راپۆرتی لیژنەكان و ژوورەكان ،بۆ شەش مانگی بەشداربوونمان لە
كابینەی نوێ ،هەندێك رێوشوێن دەگرینە بەر. سەبارەت بە رێوشوێنەكانیش، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی ئەوەی بۆ “زەمەن” ئاشكراكرد :لەسەر دەرەنجامی كۆبونەوەكەی جڤات تیمی دانوستانكاری گۆڕان بەنیازی ئەوەیە دانیشتن لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و تیمی دانوستانكاری پارتی بكات بۆ هەڵسەنگاندنی شەش مانگی رابردوو بە گوێرەی رێككەوتنی هەردووالیەن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.
بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی
مینحە بۆ زیندانیانی سیاسی دەبڕدرێتەوە
زەمەن بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی‌و لە ئەنجامی پاكسازیو پێداچوونەوە بە لیستی زیندانیانی سیاسی لەالیەكو
كۆتاییهاتنی وادەی ئەو زیندانە سیاسیانەی 10ساڵە مینحە وەردەگرن، وەجبەی 9تا 14زیندانیانی سیاسی مینحەیان بۆ دەبڕدرێتەوە. هەرێم سیاسیەكانی زیندانیە ژمارەیان زیاتر لە 22هەزار كەسەو
وەجبەی یەك تا وەجبەی هەشت كە ژمارەیەن پێنج هەزارو 162كەسە مووچەی مانگانەیان لەالیەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ بڕدراوەتەوە ،بەپێی یاسا بۆ ماوەی 10ساڵ پێیان دەدرێت، مانگی ئابی ساڵی رابردوو وادەی ئەو 10ساڵە كۆتاییهات ،بەاڵم بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان لەسااڵنی رابردوودا پێدەچێت مانگی تەمووزی ئەمساڵ وادەكە بە تەواوی كۆتایی بێت. وەجبەی نۆ تا وەجبەی 14ی زیندانیانی سیاسی مووچەیان بۆ نەبڕدراوەتەوە ،كە ژمارەیان 18هەزار كەس دەبێت ،گومان دەكرێت بەشێكی زۆریان زیندانی سیاسی نەبن بۆیە
بەپێی یاسای چاكسازی پێداچوونەوەو پاكسازی تێدا دەكرێت ،بەشێكی زۆریان یان هەموویان مینحەیان بۆ دەبڕدرێتەوە. سۆسەن محەمەد ،سەرۆكی لیژنەی جینۆساید‌و شەهیدان‌و كاروباری زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان ،بە “زەمەن”ی وت“ :لیستی زیندانیانی سیاسی پێداچوونەوەو پاكسازی تێدا دەكرێت لەبەرئەوەی بەشێكیان بە ناحەق كراون بە زیندانی سیاسی ،لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانەی پێشتر مینحەیان وەرگرتووە كاتەكەیان نزیك دەبێتەوە لە تەواو بوون ،لەنێوان دوو مووچەدا دەبێت یەكێكیان هەڵبژێرن،
ئەوانەیشی مووچەی تریان نیە لە وەرگرتنی مینحە بەردەوام دەبن”. وتیشی“ :لە پاكسازی لیستی زیندانیانی سیاسی‌و كۆتاییهاتنی ماوەی ئەو زیندانە سیاسیانەی 10ساڵە مینحە وەردەگرن ،داهاتێك بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە لە ئەنجامدا ئەو داهاتە وەك مینحە دەدرێت بەو زیندانە سیاسیانەی كە تائێستا مینحەیان پێنەدراوە ،رەنگە بەشێوەیەك بێت مینحە بە هەموویان ببڕدرێتەوە ،پێشتر زۆری لیستی زیندانیانی سیاسی هۆكاری پێنەدانی مینحەكانیان بووە”. بەپێی یاسای چاكسازی جگە لە كەسوكاری شەهیدان ،زیندانیانی
سیاسی لەنێوان موچەو ئەو مینحەی وەریدەگرێت سەرپشك دەكرێت لە هەڵبژاردنی یەكێكیان‌و تەنیا دەتوانێت یەكێكیان وەربگرێت. فوئاد عوسمان ،وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان بە “زەمەن”ی وت“ :پێشتر نووسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی وەجبەكانی تری زیندانیانی سیاسی مینحەیان بۆ ببڕدرێتەوە ،لەو داهاتەی بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە لە دەرئەنجامی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، پێشبینی دەكەین حكومەتی هەرێم مینحە بۆ بەشێكی زۆر لە زیندانیانی سیاسی ببڕێتەوە”.
یەكێتی و پارتی كۆنترۆڵی پۆستەکانی نووسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنیان کرد لە پارێزگاكانی هەرێم زەمەن -هەولێر :فەرمانگەی هەڵبژاردنەكانی كۆمسیۆنی بااڵی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە فەرمانی كارگێڕی ژمارە 74لە 2020/1/19 لیژنەیەكی بەڕێوەبردنی بۆ ئیدارەدانی كۆمسیۆنی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی‌و دهۆك پێكهێنا.
بەپێی فەرمانەكە ،لە هەر ئۆفیسێكی پارێزگاكان و دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم و ئۆفیسەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك ،لیژنەیەكی پێنج كەسی كە لە سەرۆك و چوار كەسی دیكە پێكهاتوون بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی دارایی ،توانا
مرۆییەكان ،یاسایی ،چاودێری و وردبینی ناوخۆیی ،لۆجستی دیاری كردووە تا ئەوكاتەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسی بەشەكان بە فەرمی دەستبەكار دەبن. بەپێی زانیارییەكان “زەمەن” ،الیەنەكانی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو بەو تەشكیلە
نوێیە ناڕازین و بەخواستی یەكێتی و پارتی دەزانن و لە رۆژانی داهاتوودا هەڵوێست وەردەگرن ،ئەوە جگە لەوەی لە میكانیزمی دیاریكردنی دوو دادوەرەكەی هەرێمیش بۆ بوون بە ئەندامی كۆمسیۆن ناڕازیبوون.
رۆماننووس سارا عومەر:
لە گفتوگۆیەکی تایبەت دا کولتووری زەمەن
نهێنی مانەوەی
روخسارە جوانەکەی خانمە هونەرمەند
www.zamenpress.com
تەالر هیرانی
ل10
رۆژنامەیەکی سیاسیی گشتییە
ژمارە ( )52سێشەممە 2020/1/21
24الپەڕە
نرخ 500دینار
دوو منداڵ بەهۆی دزینی بیبسیەكو دوو كۆتر لە زیندانن
دەیان دزی ملیۆن دۆالریش ئازادانە دەسوڕێنەوە
زەمەن -هەولێر :دوو منداڵ یەكێكیان لەسەر قوتویەك بیبسیو ئەویتریشیان لەسەر دوو كۆتر لە چاكسازی مندااڵنی هەولێر دەستگیركراون ،ئەوەش لەكاتێكدایە تۆمەتبارانی گەندەڵیە گەورەكان ئازادن. وەزیری محەمەد، كوێستان كار‌و كاروباری كۆمەاڵیەتی لە چاوپێكەوتنێكی “زەمەن”دا رایگەیاند، هێشتا نازانم دوو منداڵەكە چەندە حكومدراون ،بەاڵم لە چاكسازی ژنان‌و مندااڵنی هەولێرن ،كە ئەوەشی بەتاوان ناوبرد‌و وتی“ :دەتوانرێت بە یاسای سزای جێگرەوە چارەسەر بكرێن”. كوێستان محەمەد ،ئاماژەی بەوەشكرد سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژەیاسای سزای جێگرەوەن بۆ ئەوەی ئەو مندااڵنەو خەڵكانی تریش ،كە تاوانی بچووك دەكەن لە جیاتی زیندانیكردن ئەركێكیان بەسەردا بسەپێنرێت. ئەوەش لەكاتێكدایە بە دانپێدانانی بەرپرسانی بااڵی هەرێم و پەرلەمانتاران‌و دەستەی دەستپاكیو دەسەاڵتی دادوەری هەرێم گەندەڵی لە ئاستێكی بااڵدایە ،بەاڵم لێپێچینەوە
لە گەندەڵكاران ناكرێت‌و كەیسە گەورەكانی گەندەڵیش لە دادگاكان دادەخرێن. مانگی رابردوو دادگای دهۆك و هەولێرو سلێمانی 11كەیسی تۆمەتباری گەورەی گەندەڵیان داخست و تۆمەتبارانیان ئازاد كرد ،كە “زەمەن” لە ژمارە()45ی‌دا وردەكاریەكەی باڵوكردەوەو تایبەت بوون بە گەندەڵیی. داخستنی دۆسیەكە بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ساڵی 2012كراوە، لەكاتێكدا بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ساڵی 2017و تەفسیرەكانی ئەنجومەنی شورا ،بەهیچ شێوەیەك تاوانەكانی گەندەڵیی و بەهەدەردانی سامانی گشتی ،لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە. بەپێی بڕگەی چوار لە مادەی 9ی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 4ی ساڵی ،2017بەرتیل و ئیختیالس و ئەو تاوانانەی بە سامانی گشتییەوە پەیوەستن و تاوانەكانی گەندەڵیی كە لە مادەكانی یاسای دەستەی دەستپاكی هاتووە ،لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە. بۆ ل5
هەرێمی کوردستان و ئەجێندایەکی کراوە د.شەفیق‌قەزاز
پێداچوونەوە بە مەرجەكانی هەڵبژاردنی سكرتێری یەكێتی كراوە
فۆتۆ :حەمە سور
نامۆبوونی بەکاربەر ل18
زەمەن -سلێمانی :فەرید ئەسەسەرد ،سەرۆكی لیژنەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی ،دەڵێت: پێداچوونەوەیان بە مەرجەكانی هەڵبژاردنی سكرتێری یەكێتی كردووەو لە پەیڕەودا ئەوەیان چەسپاندووە ئەنجومەنى گشتى بەرزترین دەسەاڵتە لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان. ئەسەسەرد وتیشى“ :پاش ئەوەی كە پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند كرا ،دەرگای خۆپااڵوتن بۆ سەرۆک یاخود سکرتێر دەكرێتەوە ،ئێمە ناتوانین لە دەرەوەی پەیڕەوی ناوخۆ دەرگای خۆپااڵوتن بكەینەوە ،نازانین چەند كەس خۆی بۆ سكرتێری یەكێتی یان سكرتێری ئەنجومەنی گشتی كاندید دەكات ،بەاڵم بەدڵنیاییەوە ژمارەو ناوی كاندیدەكان رادەگەیەنرێت ئەوكات دەست بە هەڵبژاردن بۆ ل٣ دەكرێت”.
ل13
د.نیاز‌نه‌جمه‌دین
پێداگریى گۆڕان “چاکسازى” کردە گوتارى دەسەاڵت
ل4
پێدەچێت یاسای چاكسازی 150ملیار مانگانە بۆ حكومەت بگەڕێنێتەوە
زەمەن -هەولێر :بەپێی شارەزایانی لێکدانەوەی یاسایی ،یاسای چاکسازی زیاتر لە 150ملیار دیناری مانگانە دەگەڕێنێتەوە ،جگە لە 800 ملیار دیناری قەرزی کۆمپانیاو
بازرگانەکان. بەدواداچوونەکانی بەپێی “زەمەن” تەنها لە رێکخستنەوەی ئەو دەرماڵەی مووچەو کەسانەی لە تۆماری بایۆمەتری وەک فەرمانبەرو خانەنشین
تۆمارکراون ،دەتوانرێت زیاتر لە 150ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنرێتەوە. سەرۆکی جەبار، زیاد لیژنەی دارایی ئاشکرای کرد؛ جێبەجێکردنی یاسای
چاکسازی کاریگەریی دەبێت لە پرسی مووچەی پلە بااڵو تایبەتەکاندا ،رەنگە تەنها لەو بوارەدا نزیکەی 5ملیار دینار بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی. بۆ ل4
ساڵێک لە تەمەنی دامەزراوەی میدیایی زەمەن پڕفرۆشترینە
شەشەم ماڵپەڕی هەواڵییە
بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ ڤیدیۆ جۆرناڵ
ڕۆژنامەی زەمەن
51
ژمارە چەندین پاشکۆی جیاواز
دیجیتاڵ میدیا
23
لە ڕیزبەندی ئەلێکسا شەشەم ماڵپەڕی هەواڵی کوردی لەسەر ئاستی عێراق
چەندین ڤیدیۆی
پڕ زانیاری و سەرنجڕاکێش