ساڵی حەوتهم
روماڵكردنێكی بێالیەنانە
ژماره 307
شەممە 2016/1/16
خاوەن ئیمتیاز :ژیروان نوری
سەرنووسەر :مەریوان عومەر
بەڕێوەبەری هونەری :لوقمان رەشیدی
بەڕێوەبەری كارگێڕی :بەهرە حەمەڕەش
دەستەی نووسەران :بیالل سەعید
پێشەوا محەمەد
هەولێر ــ سەیداوە ــ شەقامی ئیسكان ــ كۆاڵنی 115
civilmagzaine
Tel: 0750 460 7290
نرخ ( )1500دینار
Email: mariwan_2014@yahoo.com
سەروەر خەلیل رزگار رەزا چوچانی
ژمارەی ریكالم07506515797 :
www.civilnews.net
چاپ :چاپخانەی رۆكسانا 07504675264
ژمار ه 307
2016/1/16
1
سياسەت
خەندەق..
خاڵی دەستپێک و کۆتایی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەشی سیاسەت
ئەگ���ەر "کورد" ل���ە روانینێکی گش���تیدا وەک ب���راوەی گۆڕانکاریەکان���ی ئ���ەم دواییان���ەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست هەژمار بکرێ ،بێگومان براوەترینیان کورد لەباش���وور واتە لە هەرێمی کوردستانە .هەر لە دوارۆژی کەوتنی سەدام و لێدوانەکانی بارزانی کە خەونی س���ەدان ساڵەی کوردی بەسەر زاردا دەهات ،چاوەڕوانکراو بوو کە ئەم هەرێمە س���ێرە لە س���ەربەخۆیی بگرێ. الوازی بەغ���دا دۆخ���ی قەیران���اوی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و ملمالنێی و ناکۆکی نێوان واڵتانی ناوچە ،هەلێکی باشی خستۆتە بەردەم هەرێمی کوردس���تان ت���ا ب���ۆ هەمیش���ە خەون���ی دێرینی سەربەخۆیی کورد بكاتە بە راستی. ل���ە ئێس���تادا رق و کین���ەی مێژوویی وێڕای رکەبەرایەت���ی جیۆپۆلەتیک���ی واڵتانی هەرێمیی "تورک ،فارس و عەرەب" زیاتر لەهەموو کاتێک کوردی لەم خەونەی خۆی نزیککردۆتەوە .عێراق واڵتێک���ە کە نە تەنها ل���ەرووی جوگرافی ،بەڵکو لەرووی زەینیش���ەوە دابەش بووە .لە ئێس���تادا عێراقیەکان ل���ەرووی زیهنیەت و مەعنەوەیە نە تەنها وێنای شوناسێکی یەکگرتوو ناکەن ،بەڵکو چەمکی عێراق الی شیعە ،سوننە و کورد چەند مەفهومێكی جیاوازی هەیە. پ���رۆژەی دەوڵەت���ی ک���وردی ئەگەرەکان���ی تێپەڕان���دووە .س���ەرهەڵدانی دەوڵەت���ی کوردی کاردەکات���ە س���ەر جیۆپۆلەتیک و هاوس���ەنگی هێ���ز لەناوچەکەدا .کورد لەعێ���راق بەتەنیا نییە. هاوپەیوەندی و بوونی "نیش���تمانی یەكگرتووی ک���وردی" س���تراتیژی گ���ەورەی ک���وردە لەناوچەکە.
2ژمار ه 2016/1/16 307
یەکێك لەو دیاردانە کە زۆر جار لەش���یکاری و هەڵس���ەنگاندنی سیاس���ی رۆڵ���ی لەبەرچ���او ناگیردرێ ،ئامرازی سادە و کارامەی نەخشەی جوگرافیای���ی و هێڵەکان���ی س���نووری واڵتان���ن. ئێس���تا کە باس���ی هەڵوەش���انەوەی عێراق الی سیاس���ی و میدی���اکان کەوتۆت���ە رۆژەڤ���ەوە، فاکت���ەری جوگرافیا زیاتر لەهەموو کاتێک جێی سەرنجە .هاوکات کە "ئەیاد عەالوی" سەبارەت بە ئایندەی عێراق و سیناریۆی هەڵوەشانەوەی هۆش���داری دەدات ،میدیاکان���ی ناوچە بابەتێکی دیکەی���ان ورووژان���دووە :کێش���انی خەندەق لە الیەن هەرێمی کوردستانەوە. راگەیەندن���ە عەرەبی���ەكان ،بەپشتبەس���تن بەهەندێك سەرچاوەی ناوخۆیی لەکوردستان، رایانگەیاندووە کە بابەتی هێڵکاری سنوورەکانی واڵتی س���ەربەخۆی کوردستان لەالیەن تیمێکی ش���ارەزاوە ،گەیش���تۆتە کۆتای���ی خ���ۆی .ه���ەر ب���ەم پێی���ە حکومەت���ی هەرێمی کوردس���تان لە پالنیدایە بەه���اوکاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ ب���ە داعش ،س���نوورەکانی خۆی ل���ە "عێراق" جیابکاتەوە. ماڵپەڕی هەواڵی عەرەب���ی زمانی "الغدپرس" لەمب���ارەوە رایگەیان���دووە ،ک���ە س���ەبارەت ب���ە لێدانی خەندەق لە الیەن هەرێمی کوردستانەوە کۆمەڵێک زانیاری دەست کەوتووە .زانیاریەکان ب���اس ل���ەوە دەک���ەن ،ک���ە حکومەت���ی هەرێمی کوردس���تان لەهەوڵدای���ە لەب���ارەی راگەیاندنی دەوڵەتی س���ەربەخۆ ،سنوورەکانی خۆی لەگەڵ عێراق جیابکاتەوە. ب���ە گوێرەی ئەم راپۆرتە ،حکومەتی هەریمی کوردستان بۆ ئەم پڕۆژەیە ،بودجەیەکی زۆری تەرخان کردووە و لە پالنیدایە تا کۆتایی ٢٠١٦
پ���ڕۆژەی هەڵقەندنی ئەم خەندەق���ە (بەدرێژایی نەواری س���نووری خ���ۆی) کۆتای���ی پێبێنێ .لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە :هەنگاوی دواتری حکومەت���ی هەرێمی کوردس���تان ئەنج���ا مدانی ریفراندۆمە بۆمەسەلەی سەربەخۆیی. لەدرێ���ژەی راپۆرتەک���ەدا هات���ووە :پرۆژەی لێدان���ی خەندەقەک���ە ،لەس���اڵی راب���ردووەوە بە بیانووی پێش���گرتن بەدزەکردنی تیرۆریس���تان بۆ ناو هەرێمی کورس���تان دەس���تی پێکردووە. خەندەقەک���ە ل���ە س���نوورەکانی نێ���وان هەرێمی کوردس���تان و سوریا دەس���تی پێکردووە و لە ئێس���تادا گەیش���تۆتە ناوچەکان���ی دەوروبەری کەرکوک. ئ���ەم راگەیەنە عەرەبی���ە ،ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردس���تانی بۆ لێدان���ی ئەم خەندەقە گەڕاندۆتەوە بۆ جیاکردنەوە س���نووری نیوان هەرێم لە سنووری عێراق و لکاندنەوەی ناوچە
سياسەت
جێناکۆکەکان بە خاکی هەرێمەوە. خەندەق���ە س���نووریەکە لە الی���ەن وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرپەرەشتی و جێبەجی دەکرێ و لەالی���ەن هێ���زی پیش���مەرگەوە دەپارێزرێ. بەگوێرەی راپۆرتەکە ،تیمێکی شارەزا پێکهاتوو لە ش���ارەزایانی ب���واری جوگرافیا ل���ە واڵتانی فەرەنس���ا و ئەمری���کا ،وێ���ڕای ش���ارەزایانی تەكنیك���ی ئەمریکی ٤٠ ،ئەندازی���اری بەریتانی، فەڕەنسی و ئەمریکی و هەروەها ٦٠شارەزای ب���واری م���ەوادی تەقین���ەوە و تەقین���ەوەی کۆنتڕۆڵک���راو چاودێ���ری پرۆژەک���ە دەک���ەن. لەمب���ارەوە س���ەرچاوەکان رایانگەیاندووە ،کە ئەم تیمە ،لە دوو ش���اری کەرک���وک و هەولێر جێگیر کراون. بە گوێرەی زانیاریەكان���ی ئەم راپۆرتە ،ئەم پڕۆژەی���ە ب���ۆ جیاكردن���ەوەی ئ���ەو ناوچانەیە ک���ە لەنێوان هەرێم���ی کوردس���تان و دەوڵەتی
ئیتیحادی عێراق ناکۆکیان لەسەرە .خەندەقەکە ل���ە ناوچ���ەی ب���ەدرە ل���ە "اس���تاب واس���ط" هەڵکەوت���وو لە باکووری رۆژهەاڵتی ئەم واڵتە دەس���ت پێدەکات تا دەگاتە ناوچەی"بلدروز" و دواتر دەگاتە باش���ووری خانقی���ن لەپارێزگای دیال���ە .هەروەه���ا لە ناوچەکان���ی کفری و دوز هەڵکەوتوو لەباک���ووری رۆژهەالتی پارێزگای س���ەالحەدین درێژەی دەبێ تا دەگاتە حەویجە لە باش���ووری کەرکووک و لەوێش���ەوە دەگاتە مەخمور ،حەمدانیە ،تلکیف و باکووری موس���ڵ و لەشەنگال کۆتایی پێدێت. س���ەرچاوەکان ل���ە پارێزگای س���ەالحەدین رایانگەیان���دووە ،ک���ە خەندەقەك���ە لەرەبیعەوە دەستی پێکردووە و لەجەلەوال کۆتایی پێدێت. ب���ە هۆی ئ���ەم خەندەقانەوە تێک���ڕای ناوچە جێناکۆکەکان���ی نێ���وان هەولێ���ر و بەغ���دا، لەباکووری بەدرەوە تا باش���ووری کەرکوک و
باکووری موسڵ و ش���ەنگال دەخرێنەوە سەر خاکی هەرێمی کوردستان. چاالکوانێكی تورکمان لە ئەکاونتی تویتەری خ���ۆی نوس���یویەتی :پڕۆژەک���ەی هەرێم���ی کوردس���تان ک���ە بەه���اوکاری ش���ارەزایان و پسپۆڕانی بیانی و کەڵک وەرگرتن لەتەکنۆلۆجی "ج���ی پی ئێ���س" بەڕێوەدەچێ ،نزی���ک بە ٧٠تا %٨٠ی ناوچەکانی تورکمانیش لەخۆدەگرێ. ئ���ەم خەندەقە بە درێژایی ٤٤٠کم ،پانایی ٢ مەتر و قوواڵیی ٣مەتر هەڵدەقەندرێت و بڕیار وایە تا کۆتایی مانگی نیسان بگاتە ئەنجام. چ���اوەروان دەک���رێ ک���ە مەس���عود بارزان���ی ،س���ەرۆکی هەرێم���ی کوردس���تان دوای دوورخس���تنەوەی مەترس���ی داع���ش و تێکش���کاندنی ئ���ەم گرووپ���ە ،گشتپرس���ی ب���ۆ مەس���ەلەی س���ەربەخۆیی بخات���ە ب���واری جێبەجێکردنەوە.
ژمار ه 307
2016/1/16
3
سياسەت
ئەبوبەكر هەڵەدنی ،سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان:
بەیاننامەكەی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ موزایەدە و ملمالنێی حیزبی ناتەندروست بوو 4ژمار ه 2016/1/16 307
سياسەت
ل���ەم دیمانەی���ەی س���ڤیلدا ،ئەبوبەك���ر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمان���ی كوردس���تان ،لەبارەی چەند پرسێكی گەرمی سەر گۆڕەپانی سیاسی هەرێم���ی كوردس���تان دەدوێ���ت و ب���اس لەوە دەكات ،كە ئەو پڕۆژە چاكسازییەی ئامادەیان كردووە لە قۆناغی تەواوبوون دایە و دەش���ڵێت "گەر ئیرادەی چاكسازی نەبێ���ت ،پڕۆژەكەی ئێم���ەش ئەنجامەكەی لەپاكێجەكانی ئۆپۆزس���یۆن و رای دەزگا پەیوەندی���دارەكان و دەس���تەی نەزاهە و تێڕوانینی داواكاری گشتی باشتر نابێت". سەروەر خەلیل
ئێوە وەك یەكگرتووی ئیس�ل�امی كوردس���تان ،هیچ ئاسۆیەكی روون دەبینن ب���ۆ چارەس���ەركردنی قەیران���ی سیاس���ی هەرێم؟ ئەبوبەكر هەڵەدنی :ئێمە پێمانوایە ئەگەر ئیرادەیەكی جددی هەبێت و لەوالوە گیانی بەرپرس���یارێتی نیش���تیمانی بەهێ���ز بێت و سازش���ێكی هەمەالیەن���ە هەبێ���ت ،ك���ە هەر الیەن���ە و لەبەش���ێك لەقەناعەتەكانی خۆی بێتە خوارەوە ،ئەوە دەگەینە چارەس���ەرێك بۆ ئەو كێشانەی ئێستا هەرێمی كوردستان پێیان���ەوە دەناڵێنێت .ئەگەر خوانەخواس���تە ئ���ەو س���ێ ش���تەش نەبێ���ت و لەس���ەر ئەو بێباكیی���ە بەردەوام بین ،ئ���ەوە بەدڵنیاییەوە مەترس���ییەكان زیاتر دەبن و قەیرانەكانیش زیاتر قوڵ دەبنەوە. بەرپرس���یارێتی راس���تەقینەی بەردەوامبوون���ی ئ���ەو قەیران���ە دەكەوێت���ە ئەستۆی كێ؟ ئەبوبەك���ر هەڵەدن���ی :رۆش���نە ك���ە هەر هێز و الیەنێكی سیاس���ی هێندەی قەبارەی خۆی بەرپرس���یارێتی بەردەكەوێت ،ئێستا بەرپرسیارێتی هێزێكی وەك (پ.د.ك) بە 38 كورس���ییەوە هەرگیز وەك بەرپرسیارێتی ئێم���ە و بزوتنەوەی گ���ۆڕان نیە ،بەڕای من الیەنەكان هەموویان بەشدارن ،بەاڵم بەشی شێر لەو رووەوە بەر پارتی دەكەوێت. قس���ە لەسەر ئەوە دەكرا ،كە ئێوە پڕۆژەتان هەیە بۆ نێوانگیری لەنێوان پارتی و گ���ۆڕان ،هەنگاوەكانت���ان ل���ەو بارەیەوە بەكوێ گەیشتوون؟ ئەبوبەك���ر هەڵەدن���ی :یەكگرت���وو لەس���ەرەتای قەیرانەكان���ەوە هەوڵ���ی خۆی دا و چەند گەڕێكی دانوس���تان و سەردانی
الیەنەكان���ی دەس���تپێكرد لەچوارچێ���وەی س���ازانی نیش���تیمانیدا ،دوات���ر و دوای رووداوەكان���ی 2015/10/12یەكگرت���وو جارێك���ی ت���ر تێڕوانینەكان���ی خس���تەڕوو ب���ۆ هەم���وو الیەن���ەكان ،كە دەكرێ���ت لەو كێش���انەدا بەسازش���كردن بۆ یەكتر بگەینە ئەنج���ام ،ب���ەاڵم بەداخەوە ئ���ەو هەواڵنەش هی���چ ئاكامێكیان نەبوو ،بۆیە هەر هەوڵێكی نێوانگی���ری ئێمە لەس���ەر دوو ش���ت بەندە، یەكەم ئەوەیە كە الیەنە ناكۆكەكان داوامان لێبك���ەن بەو رۆڵ���ە هەڵبس���تین ،دووەمیش ئەوەی���ە ئامادەگیی���ان هەبێ���ت ب���ۆ ئەوەی بێن���ە پێش���ەوە و س���ەردانەكانی تەنه���ا بۆ نمایش و كات كوش���تن نەبێ���ت ،ئەگەر ئەو الیەنانە ئامادەییان تێدا نەبێت بۆ گەیش���تن بەئاكامێكی باش و جێبەجێكردنی بەڵێنەكان، ئەوە پێموایە نێوانگیری هیچ رۆڵێك نابینێت و تەنه���ا كات كوش���تنە و بەش���ێكی ت���رە لەنائومێدكردنی خەڵكی كوردستان. پێتوای���ە ئەو ئامادەییە لەئێس���تادا هەبێت؟ ئەبوبەك���ر هەڵەدن���ی :نەخێ���ر ،تائێس���تا ئەوان پێشوازی لەهەوڵەكان دەكەن ،بەاڵم ئامادەگ���ی دەرنەب���ڕدراوە ب���ۆ س���ازش و هێنانە كایەی چارەسەر ،تەنها وتراوە ئێمە پێشوازی لەو هەواڵنە دەكەین و دیراسەیان دەكەن ،ئیتر روونە ،كێشەكانی كوردستان رۆش���نن ،ك���ە پێویس���تیان بەسازش���كردن هەیە لەبەشێك لەبۆچوون و قەناعەتی ئەو الیەنانە. قەیرانەكان زیاتر بەهۆی كێشەی س���ەرۆكایەتی هەرێمەوە خوڵقان ،ئێستاش ئەو پرس���ە بەبێ بوونی پاڵپش���تی یاسایی بەڕێوە دەبرێت ،دەكرێت لەماوەیەكی نزیكدا پرس���ی س���ەرۆكایەتی هەرێ���م چارەس���ەر بكرێت؟ ئەبوبەك���ر هەڵەدنی :هۆكاری س���ەرەكی ئەم كێش���انە س���ەرۆكایەتی هەرێمە ،بەاڵم ئەگ���ەر ئ���ەو كێش���ەیەش نەبووای���ە ،ئ���ەوە بەش���ێك لەقەیران���ی دارای���ی و ئاب���ووری هەردەبوو ،چونكە پەیوەندی بەهەدەردانی سامانی گشتی و گەندەڵی و بوونی گروپی
الی ئێمە شتێك نەماوەتەوە بەناوی وەزارەتی كارەبا
مافیایی���ەوە هەیە لەكوردس���تان ،كە بەدەر لەیاس���ا دەس���تیان بەس���ەر س���ەروەت و س���امانی ئەم واڵتەدا گرتووە ،گەر قەیرانی سەرۆكایەتیش نەبووایە ،دۆخەكە هەر بەو جۆرە دەبوو ،بەاڵم ئەو قەیرانە بابەتەكەی قوڵت���ر ك���ردەوە ،ئێس���تا كاك مەس���عود بەحوكمی ئەمری واقیع و ئیس���تیغاللكردنی پێگە س���ەربازییەكەی و ناوچەی هەژموون و قەڵەمڕەوییەك���ەی خ���ۆی مومارەس���ەی دەس���ەاڵتەكانی دەكات ،ئەگەرن���ا هی���چ پاڵپش���تێكی یاس���ایی نییە ،پێموایە كە ئەوە كوردس���تانە واڵت���ی عەنتیكەخان���ە و ش���تە سەرسوڕهێنەرەكانە ،لەبەرئەوە پێت سەیر نەبێت تا ماوەیەكی تریش ئەم دۆخە هەروا بمێنێتەوە. دەكرێ���ت ناوەڕۆك���ی ئ���ەو
لە بەرپرسیاریەتی ئەم دۆخەی ئێستا بەشی شێر بەر پارتی دەكەوێت پڕۆژەیەم���ان پ���ێ بڵێیت ،ك���ە یەكگرتوو بۆ چاكسازیكردن ئامادەی كردووە؟ ئەبوبەك���ر هەڵەدن���ی :ئ���ەوە پڕۆژەیەكی فراكس���یۆنی یەكگرت���ووی ئیس�ل�امی كوردس���تانە و تەنها قۆناغی داڕش���تنەوەی كۆتای���ی م���اوە ،هەندێ���ك راوێژم���ان ماوە لەگ���ەڵ هەندێ���ك خەڵك���ی پس���پۆڕ و لەدوا قۆناغەكان���ی ئامادەكردنیدای���ن ،پڕۆژەك���ە گش���تگیرە بەتایبەت���ی ل���ەرووی ه���ەردوو قەیران���ی دارای���ی و كارگێ���ڕی لەهەرێ���م، پێمانوایە كە ئەگ���ەر ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بكرێت سەدان ملیار دینار دەگەڕێنرێتەوە بۆ بودجەی گش���تی و لەكاتی خۆیدا مووچەی فەرمانب���ەران دابی���ن بكرێ���ت ،پڕۆژەك���ەی ئێم���ە پەیوەن���دی بەسیس���تەمی كارگێ���ڕی و كاراكردن���ی چاودێ���ری و داڕش���تنەوەی گرێبەس���تەكان و چاودێریكردن���ی توندوڵی بازگ���ە س���نوورییەكان و داهات���ی ناوخ���ۆ و چارەس���ەر ب���ۆ پرس���ی كارەب���اوە هەیە، ك���ە س���ااڵنە نزیك���ەی 4-3ملی���ار دۆالر لەوێس���تەگەكانی بەرهەمهێنان���ی كارەب���ادا خ���ەرج دەكرێت ،هەروەها چارەس���ەری بۆ خانەنشینە نایاس���اییەكان و دیاردەی دوو مووچەیی و بندی���وار دۆزیوەتەوە ،هەموو ئ���ەو بابەتان���ەی لەخۆگرت���ووە ،هەوڵێك���ی
ژمار ه 307
2016/1/16
5
سياسەت
دڵس���ۆزانەیە و دەچێت���ە چوارچێ���وەی پاڵپش���تیكردنی حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی هەنگاوەكان���ی چاكس���ازی خێ���را ب���كات و چاكس���ازییەكانیش چاكس���ازی ریشەیی و بنەڕەتی بن ،نەك چاكس���ازی روكەش���ی و ماكیاژكردن بن ،كە پێمانوایە ئەمانە فریای دۆخی قەیراناوی هەرێم ناكەون ،بۆیە پشت بەخ���وا ئێم���ە بەتەواوبوون���ی پڕۆژەكەمان دەیدەینە الیەنی پەیوەندیدار. بەاڵم ئێستا رەخنەی سەرەكی لە حكوم���ەت ئەوەیە ،كە ئیرادەی چاكس���ازی نیە ،ئەگەر ئەو ئیرادەیە نەبێت ،پێش���بینی چ ئەنجامێك بۆ پڕۆژەكەتان دەكەن؟ ئەبوبەكر هەڵەدنی :ئێمە ئەركی سەرشانی خۆم���ان جێبەج���ێ دەكەین ،كە دڵس���ۆزانە هۆكارەكان���ی قەیران���ەكان ب���ۆ حكومەت���ی دیاری بكەین و رێگاچارەكانیشی پێ بڵێین، ئام���ادەش بین هەم���وو توان���ا مرۆییەكانی یەكگرت���ووش بخەین���ە بەردەس���ت ب���ۆ هاوكاریك���ردن لەكۆتاییهێنان بەو قەیرانانە، لەدوات���ردا چەند بەگوێم���ان دەكات یاخود ن���ا ،ئ���ەوە ئێم���ە بەرپرس���یارێتی ئەخالقی و نیش���تیمانی خۆم���ان بەجێدەگەیەنی���ن،
لە دوا قۆناغەكانی ئامادەكردنی پڕۆژە چاكسازییەكەمان داین ب���ەاڵم لەو بەشەش���دا ت���ەواوە ئەگ���ەر بەو عەقڵییەت���ەوە مامەڵ���ە ب���كات ،ك���ە ئێس���تا لەگ���ەڵ قەیرانەكان مامەڵەی پێدەكات ،ئەوە پێمانوایە پڕۆژەكەی ئێمەش لەپاكێجەكانی ئۆپۆزسیۆن و رای دەزگا پەیوەندیدارەكان و دەس���تەی نەزاه���ە و تێڕوانینی داواكاری گشتی باشتر نابێت. پرس���ی دەستلەكاركێش���انەوەی وەزی���ری كارەبا و رادەس���تكردنەوەی ئەو وەزارەتە بەپارتی چی بەسەرهات؟ ئەبوبەكر هەڵەدنی :نزیكەی شەش مانگ دەبێت لەگەڵ وەفدی دانوس���تانكاری پارتی لەسەر ئەو پرسە لەگفتوگۆ داین ،گفتوگۆكان بەئاق���اری دابینكردن���ی پێداویس���تییەكانی وەزارەتی كارەبا ب���وون ،دواتر كە بینیمان ئەو پێداویستییانە دابین ناكرێن و ناتوانین لەڕێی ئەو وەزارەتەوە خزمەت بەهاواڵتیان بكەین و پالنی وەزارەتەكە جێبەجێ بكرێت،
6ژمار ه 2016/1/16 307
بۆیە بەناچاری رێگەی دووەممان گرتەبەر ك���ە دەستلەكاركێش���انەوەی وەزیرەكەمان بوو ،ئەو پرسە لەبەشەكەی ئێمەدا كۆتایی پێهاتووە ،ماوەتەوە سەر حكومەت كە چەند ئەو پڕۆژەیەی ئێمە وەردەگرێت یاخود نا، بەاڵم الی ئێمە ش���تێك نەماوەتەوە بەناوی وەزارەتی كارەب���ا ،بەاڵم دەربارەی ئەوەی لەبەرامب���ەردا چی وەردەگری���ن ئەو بابەتە تائێس���تا لەن���او س���ەركردایەتی یەكگرتوو گفتوگۆی لەسەر نەكراوە ،پۆست الی ئێمە ئەولەوی���ەت نییە ،ئەوەن���دەی خزمەتكردنی هاوواڵتی���ان الی ئێم���ە ئەولەویەت���ە ،ه���ەر پۆس���تێكیش وەربگری���ن ،لەچوارچێ���وەی ئیس���تیحقاقی هەڵبژاردن���ی خۆمان���ە ،ن���ەك خێرمان پێبكرێت. لەچەند رۆژی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی رێككەوتن���ی هەناردەكردنی گازی سروش���تی لەگ���ەڵ توركی���ادا ئیمزاكرد ،بێ ئ���ەوەی پەرلەم���ان رۆڵێك���ی تێ���دا هەبێت، بۆچوونت لەبارەی ئەمەوە چیە؟ ئەبوبەك���ر هەڵەدن���ی :ئ���ەو كات���ەی رێككەوتن���ی پەنجا س���اڵەی هەناردەكردنی نەوتیش ئیمزا كرا ،هیچ پرسێك بەپەرلەمان نەك���را و پەرلەمانیش ئاگاداری وردەكاریی گرێبەس���تەكانی ن���ەوت نیی���ە ،جگەلەوەش یاس���ای ن���ەوت و گاز بەهی���چ ش���ێوەیەك لەهەرێ���م وەك خ���ۆی جێبەج���ێ ناكرێ���ت، بڕی���اری ن���ەوت و هەناردەكردنیش���ی لەدەس���تی گروپێك���ی زۆر بچ���ووك و جومگەیەك���ی بچووك���ی دەس���ەاڵت دای���ە، ه���ەم بڕیارەك���ە و ه���ەم داهاتەكەی و هەم چۆنێتی سەرفكردنیش���ی ،پێش���مانوایە بەم ش���ێوازە حكومڕانیی���ە ،ب���ەو ناڕۆش���نییەی لەپرس���ی سامانە سروش���تییەكان و وزەدا هەی���ە لەهەرێم ،گازی سروش���تیش فریای
گەر ئەو پڕۆژە چاكسازیەی ئێمە جێبەجێ بكرێت ،سەدان ملیار دینار بۆ بودجەی گشتی دەگەڕێنرێتەوە و لەكاتی خۆشیدا مووچەی فەرمانبەران دابین دەكرێت
هەموو الیەنەكان چاویان بڕیوەتە دەنگەكانی یەكگرتووی ئیسالمی كوردستان قەیرانەكان���ی هەرێم ناكەوێ���ت ،ئێمە ئەگەر دەستكارییەكی ریشەیی نەكەین لەشێوازی حكومڕان���ی و س���ێكتەرەكانی ئ���ەوە ئەگەر كوردستان هەمووی گازی سروشتی بێت، نەك ئەوەی ئێس���تا %4ی گازی سروش���تی جیهان لەكوردستانە ،بەڵكو %40یش بێت و هەموو شاخ و دارو بەردەكانی كوردستان بب���ن ب���ەگاز و س���وتەمەنی و زێ���ڕ ،فریای قەیرانەكان���ی هەرێم ناكەوێ���ت ،ئەگەر بەم عەقڵییەتەی ئێستا مامەڵە لەگەڵ قەیرانەكان بكەین ،تەنانەت ئەگەر نرخی نەوتیش بەرەو بەرزبوون���ەوەی بچێت ،ئەوە قەیرانەكانمان هەر لەشوێنی خۆیاندا دەمێننەوە. لەچەند رۆژی راب���ردوودا تێبینی ئەوەم���ان كرد یەكگرتوو لەچەند پرس���ێكدا خۆی لەسێ الیەنەكەی تر (یەكێتی ،كۆمەڵ، گۆڕان) جیاكردەوە ،ئەم خۆ جیاكردنەوەیە بۆ؟ ئەبوبەك����ر هەڵەدن����ی :بەهیچ ش����ێوەیەك ئێم����ە جیانەبووینەت����ەوە ،ب����ەاڵم ه����ەر یەكە ل����ەو بابەتانە هۆكاری خۆی هەبووە ،یەكەم ئ����ەو بەیاننامەی����ەی ئەو س����ێ فراكس����یۆنە لەپەرلەمانی عێراق لەسەر وتەكانی مامۆستا محەم����ەد ف����ەرەج ئەمین����داری یەكگرت����وو دەریانكرد ،پێمانوابوو كە ناڕۆشنی تێدابوو و هەڵەتێگەیش����تن ب����وو ،مامۆس����تا محەمەد باس����ی ل����ە 13س����اڵی راب����ردوو ك����ردووە، ك����ە ئ����ەدای ك����ورد الوازب����ووە ،ن����ەك تەنها باس����ی ئەمس����اڵی كردبێ����ت ،دووەم ،خودی الیەنەكان����ی ئۆپۆزس����یۆنی پێش����وو ،یەكێك لەپاكێجەكانمان دروس����تكردنی دەستەیەكی تایبەت بوو بۆ دانوس����تان و چاودێریكردنی رێككەوتننام����ەكان ،تەنان����ەت لەخول����ی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ئەو یاسایە خوێندن����ەوەی یەكەمی بۆ ك����راوە ،كە ئەوە داواكاری ئێمە بوو ،بۆیە ئەوە بەش����ێك بوو لەموزایەدە و ملمالنێی حیزبی ناتەندروست، بەداخ����ەوە ك����ە پێویس����تی ب����ەوە نەب����وو، دەربارەی مامۆس����تا س����ەلیم شوشكەییش، س����ەرۆكی فراكس����یۆنی ئێم����ە لەپەرلەمانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە دەربڕیوە و ش����ایەتی بۆ كەفائەت و
سياسەت
لێهاتووی����ی داوە ،ئ����ەو خۆجیاكردنەوەیەی سێ فراكس����یۆنەكەش بەڕای من لەخزمەت پڕۆس����ەی دیموكراس����یدا نیی����ە ،بەداخ����ەوە ئەوان مامەڵە و ملمالنێیەكی ناتەندروس����ت لەگەڵ دەنگەكان����ی یەكگرتوودا دەكەن ،ئەو مامەڵە ناتەندروستەش ،هەموویان چاویان بڕیوەت����ە دەنگەكانی یەكگرتووی ئیس��ل�امی كوردستان ،لەكاتێكدا خۆیان دەزانن ئەوەی ه����ۆكاری قەیرانەكانی لەهەرێ����م ،ئێمە نین، بەڵكو ئەو كەسانەن كە یاسا جێبەجێ ناكەن، س����ەروەری یاسا دەش����كێنن ،ئەو كەسانەن دەزگای داپڵۆس����ێنەری ئەمنییان هەیە ،ئەو كەسانەن س����ەروەت و سامانی كوردستان بەناح����ەق كۆدەكەن����ەوە ،رێ����ز لەخولەكانی هەڵب����ژاردن و دەزگا ش����ەرعییەكانی
بەم ئەقڵیەتەی ئێستاوە مامەڵە لەگەڵ قەیرانەكاندا بكەین، نە گازی سروشتی و نە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش قەیرانەكانمان چارەسەر ناكەن كوردس����تان ناگرن ،من پێموایە ئەم تیش����ك خستنە سەر یەكگرتوو هەڵەیە و لەقازانجی پڕۆسەی دیموكراسیشدا نییە. وتەكان����ی ئەمین����داری یەكگرت����وو لەب����ارەی الوازی ئ����ەدای پەرلەمانتارانەوە، خودی نوێنەران����ی یەكگرتووش دەگرێتەوە لەبەغدا؟ ئەبوبەك����ر هەڵەدن����ی :بەدڵنیایی����ەوە ،ئەو جیای نەكردۆتەوە بڵێت پەرلەمانتارانی ئەو س����ێ الیەنە ،بەڵكو ئ����ەو دەڵێ����ت نوێنەرانی ك����ورد لەبەغ����دا فری����ای ئیش����ەكانی خۆیان ناكەون ،وەزیرەكانیش ناتوانن ،لەبەر ئەوە پێویستی بەدەستەیەكی سەربەخۆ و پسۆڕ هەیە ،كە ئیشی نەبێت جگە لەبەدواداچوون ب����ۆ رێككەوتنام����ە و گرف����ت و كێش����ەكانی نێ����وان هەرێ����م و بەغدا ،دەكرێ����ت ئەو كاتە نوێنەران����ی ك����ورد لەبەغ����دا بەپەرلەمانت����ار و وەزی����ر و پل����ە تایبەتەكان����ەوە ه����اوكار ب����ن ب����ۆ ئ����ەو دەس����تەیە ،ئ����ەوە داواكاری خ����ودی الیەنەكانی ئۆپۆزس����یۆن بووە ،كە دەس����تەیەكی دانوس����تان دروس����ت بكرێت،
لەبەرئ����ەوە ئ����ەو رەخنەگرتن����ەی مامۆس����تا محەم����ەد فەرەج لەس����ەرجەم پەرلەمانتاران ب����ووە ،بەپەرلەمانتاران����ی یەكگرت����ووی ئیسالمی كوردستانیشەوە. ئێس����تا حكومەت����ی هەرێم نزیكەی 20ملی����ار دۆالر ق����ەرزارە ،ئەمە مەترس����ی ئەوە ناكاتە س����ەر هەرێم ك����ە لەئایندەیەكی نزیكدا مایەپووچ بێت؟ ئەبوبەك����ر هەڵەدنی :ئێس����تا مایەپووچی حكومەت����ی هەرێم����ی كوردس����تان تەنه����ا راگەیاندن����ی ماوە ،ئەگەرن����ا حكومەتێك ،كە نزیك����ەی نی����و س����اڵە نەیتوانی����وە مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابین بكات ،حكومەتێك نەتوانێ����ت نرخ����ی ب����ازاڕ كۆنت����ڕۆڵ ب����كات، نەتوانێ����ت ئاوڕێك����ی ج����ددی لەپێش����مەرگە بداتەوە ،كە بەڕوحی خۆی گیانبازی دەكات، پێش����مەرگە ئەمڕۆ بگاتە ئاستێك كە خەڵك بەچاوی خێر و بەزەییەوە پیتاك و كەلوپەلی بۆ كۆ بكاتەوە ،لەبەرئەوە حكومەتی هەرێم تەنه����ا راگەیاندن����ی مایەپووچییەكەی ماوە، ئەگەرنا لەسەر ئەرزی واقیع شتێك نەماوە بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان. بەپێچەوانەی ئەو قس����انەی تۆوە، هەندێ����ك الیەن باس����ی راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دەكەن؟ ئەبوبەك����ر هەڵەدن����ی :م����ن لەكۆمێنتێك����دا وت����م ئەگ����ەر دەوڵ����ەت خەون����ی لەمێژینەی هەموومان����ە و پش����ت بەخوا ه����ەر دێتەدی، ب����ەاڵم گ����ەر ب����ەم ش����ێوەیە نایەت����ە كایەوە، دەوڵ����ەت دەوڵەت����ی ك����وردی فۆتۆكۆپ����ی حكومڕانی 25س����اڵە بێت ،ك����ە لەحكومەتی هەرێمدا بەرجەستەمان كرد ،ئەوە نەبوونی باش����ترە ،چونكە دەوڵەتی كوردی پێویستی بەبنەمایەكی بەهێزی ئابووری پیشەسازی و حكومڕانییەك����ی س����ەركەوتوو هەی����ە، ئەمانە یەكەو دوو ش����اریان بەدەس����تە ئەم هەم����وو س����وكایەتییە بەمافەكان����ی م����رۆڤ و بەیاس����ا دەك����ەن ،ئەگ����ەر دوو رۆژی
كێشەی سەرۆكایەتی هەرێمیش نەبایە ،ئەم قەیرانی داراییە هەر دەبوو ،بەاڵم كێشەكە قەیرانەكانی قوڵتر كردۆتەوە
دەوڵەتی كوردی فۆتۆكۆپی حكومڕانی 25ساڵەی رابردووی حكومەتی هەرێم بێت ،نەبوونی باشترە ت����ر دەی����ان فڕۆك����ە و دەی����ان زرێپ����ۆش و چەك����ی ق����ورس و دانپێدانان����ی نێودەوڵەتی بكەوێتە بەردەس����تیان ،زەمان����ەت چییە ئەم واڵتەم����ان بۆ نەك����ەن بەزیندانێك����ی گەورە و نەیارەكانی����ان لەس����ەر پەتەكانی س����ێدارە هەڵبواس����ن؟ ئەگەر دەوڵەتی كوردی لەسەر ش����ێوازی حكومڕانی هەرێمی كوردس����تان بێت ،ئەوە جگ����ە لەنائومێدی هیچی تر نییە، ئەو كات����ەش دەوڵەتێك دەبێ����ت لەنموونەی ئ����ەو دەوڵەتە دیكتاتۆرییان����ەی لەئەفریقیا و رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا هەبوون ،برینەكانی ئێم����ەش زیات����ر دەكات ،زەمین����ەی دەوڵەتی ك����وردی دەبێت لەناوخۆوە بڕەخس����ێنرێت، هەرچەن����دە ئەم����ڕۆ زەمین����ەی نێودەوڵەتی لەبارە ،بەاڵم لەناوخ����ۆدا هیچ هەنگاوێكمان نەن����اوە ،بۆی����ە دەوڵەت����ی كوردی تائێس����تا لەبازنەی موزایەدەو دروشم تێنەپەڕیوە. پێتوای����ە ئ����ەو چاكس����ازییانەی بەمدوایی����ە حكومەت����ی هەرێ����م رایگەیان����دن چاكسازی دواكەوتوو نین؟ ئەبوبەك����ر هەڵەدن����ی :بەدڵنیایی����ەوە ئ����ەو چاكس����ازییانە درەنگوەخت����ن ،دووەم، ش����تی بچ����ووك و جوزئی����ن ،س����ێیەمیش، ئێم����ە پش����تیوانی لەو چاكس����ازییانە دەكەین بەمەرجێك چاكسازی راستەقینە و بنەڕەتی دەس����تپێبكات و هەنگاوی تریشی بەشوێندا بێ����ت ،جگەل����ەوەش ئ����ەو چاكس����ازییانە پێویستیان بەوە هەیە لەسێكتەرە گرنگەكانی حكومڕانیی����ەوە دەس����ت پێبكەن ن����ەك لەئەو ش����تانەوە ،با لەگرێبەستەكان و وەبەرهێنان و داهاتی خاڵە گومركییەكان و نەوت و وزە و نەهێش����تنی بندی����وارەكان و كۆتاییهێن����ان بەدەس����تتێوەردانی حیزب����ی لەحكومڕانی����دا دەس����تپێبكەن ،لەبەرئەوە ئەو چاكس����ازییانە ئەگەر هەنگاوی گەورەیان بەشوێندا نەیەت، ئەوكاتە غەدر لەوشەی چاكسازی دەكەین و ئەویش دەبێت هۆكارێكی تری نائومێدكردنی خەڵكی كوردس����تان ،چاكس����ازی پێویس����تی بەهەن����گاوی پراكتیك����ی و گ����ەورە هەیە ،كە لەجومگە سەرەكییەكانیشدا ئەنجامبدرێت.
ژمار ه 307
2016/1/16
7
سياسەت
پارتی و گۆڕان لە پێشبڕكێی رەتكردنەوەی یەكتریدان پارتی :گۆڕان داوای رێككەوتنی لێ كردووین و رەتمانكردۆتەوە گۆڕان :ئەوە راست نییە و ئێمە داواكاری كۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی رەتكردۆتەوە یەكێتی :بۆ هیچ الیەنەنێك كەمی و نەنگی نییە داوای كۆبوونەوە بكات
پێشەوا محەمەد
ماوەی چەند مانگێك����ە پارتی دیموكراتی كوردس����تان و بزووتن����ەوەی گ����ۆڕان ل����ە ملمالنێ����دان و پەیوەندییەكانیش����یان ئاڵۆزب����وون ،ل����ەو نێوانەش����دا ،پارت����ی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت ،ئەوان داوایەك����ی گۆڕانیان بۆ رێككەوتنی نێوانیان رەتكردۆت����ەوە و بزوتن����ەوەی گۆڕانی����ش س����ەرەڕای رەتكردن����ەوەی ئ����ەو زانیارییە، جەخ����ت ل����ەوە دەكەن����ەوە ،ئەوان زی����اد لە جارێ����ك داوای پارتی����ان رەتكردۆت����ەوە كە بەیەكەوە دانیشن ،سەبارەت بە بارودۆخی هەرێ����م و پەیوەن����دی ئ����ەو دوو هێ����زەش، یەكێتی نیش����تیمانی كوردستان داوای نەمی نواندن لە گۆڕان و پارتی دەكات.
8ژمار ه 2016/1/16 307
كۆتای����ی هەفت����ەی راب����ردوو ،دوای كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی ،فازڵ میرانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردس����تان رایگەیان����د ،ئ����ەوان داوایەك����ی بزووتنەوەی گۆڕانی����ان بۆ رێككەوتن رەت كردۆتەوە. میران����ی گوتویەت����ی "ئێم����ە ل����ە هەرێم����ی كوردس����تاندا تەنها رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی دەكەی����ن و بەدیل����ی یەكێت����ی ب����ۆ ئێمە هەر یەكێتییە ،بۆیە واقیعبینین و هەمیش����ە پێمان واب����ووە رێككەوتن����ی ئێم����ە لەگ����ەڵ یەكێتی زۆر دەس����تكەوتی بۆ كوردستان دەستەبەر كردووە ،بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە ،داوایەكی گۆڕانم����ان ب����ۆ رێككەوت����ن لەگ����ەڵ ئێم����ە رەتكردۆتەوە". ه����اوكات "نازم كەبیر" ئەندامی پەرلەمانی
كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی ،باسی لەوە ك����رد ،پارتی جارێكی ت����ر رێككەوتن لەگەڵ بزووتن����ەوەی گۆڕان ن����اكات ،كە رێككەوتن بێت لەسەر بنەمای كاری درێژی پێكەوەیی، وەك ئەو رێككەوتننامەیەی كە لەنێوان پارتی و یەكێتیدا هەیە .ئەو گوتی "س����ەركردایەتی پارتی گەیش����تۆتە ئەو بڕوایەی رێككەوتنی لەگەڵ گۆڕان هەر لەس����ەرەتاوە هەڵە بووە، ب����ۆ ئ����ەو مەبەس����تەش ه����ەر هەوڵێك����ی تر لەوبارەیەوە رەتدەكاتەوە". سەبارەت بە باشتربوونی پەیوەندییەكانیان لەگ����ەڵ گ����ۆڕان و چارەس����ەركردنی دۆخی سیاس����یی هەرێم ،ئ����ەو پەرلەمانتارە گوتی "پارتی هەمیشە لەگەڵ دانیشتن و گفتوگۆیە و رەتینەكردۆت����ەوە ،رەتكردن����ەوەی رێككەوتنی����ش لەگ����ەڵ گ����ۆڕان بەمان����ای
سياسەت
ئ����ەوە نای����ەت نەتوانین پێكەوە دابنیش����ن و هەماهەنگی بكەین". هەرچ���ی بزوتن���ەوەی گۆڕان���ە ،ئ���ەو زانیاریان���ە رەتدەكات���ەوە و ئاش���كرای دەكات ،ئەوە بزوتنەوەی گۆڕانە داواكاری كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی رەتكردۆتەوە. "ئاس���ۆ مەحم���ود" باژێروان���ی س���لێمانی بزوتن���ەوەی گ���ۆڕان ،باس���ی ل���ەوە ك���رد، بەهیچ شێوەیەك گۆڕان داوای رێككەوتنی لەپارتی نەكردووە .ئەو گوتی "ئەو قس���انە دوورن لەراس���تییەوە و گۆڕان ئامادە نییە لەگ���ەڵ پارتی رێكبكەوێت ت���ا بارودۆخەكە بەمج���ۆرەی ئێس���تا بێت" .زیاتر گوتیش���ی "بەپێچەوان���ەوە ئێمە چەندان جار داواكاری پارتیم���ان رەتكردۆتەوە ب���ۆ كۆبوونەوە و پێمانگوت���وون ت���ا بارودۆخەكە وەك خۆی
لێنەیەتەوە لەگەڵتان دانانیشین". ئ���ەو باژێروان���ەی گ���ۆڕان روونیش���ی ك���ردەوە ،ئ���ەوان پەرۆش���ی بارودۆخ���ی كوردس���تان و باروگوزەرانی خەڵكن ،بۆیە وەك ئ���ەو دەڵێ���ت ،ئ���ەوان هەنگاویان ناوە ئ���ەم بارودۆخ���ە چارەس���ەر بێ���ت و گوتی "دەبێت پارتیش بەرپرسیارانە مامەڵ بكات و بارودۆخەكە وەك خۆی لێبكاتەوە". زیاتر لە سێ مانگ دەبێت پەیوەندییەكانی پارت���ی و گ���ۆڕان لەوپ���ەڕی ئاڵۆزی���دان و تائێس���تاش لێدوان���ی دژ بەی���ەك دەدەن. پارت���ی وەزیرەكان���ی گۆڕانی ل���ە حكومەت دوورخس���تونەتەوە و رێگری لە سەرۆكی پەرلەمانی���ش ك���رد بچێت���ە هەولێ���رەوە، ئێس���تا پارت���ی رەتیدەكات���ەوە جارێك���ی ت���ر "یوس���ف محەم���ەد" وەك س���ەرۆكی
پەرلەم���ان دەس���تبەكار بێ���ت ،گۆڕانی���ش هەم���وو چارەس���ەرییەكانی لەگەڕان���ەوەی وەزیرەكانی و س���ەرۆكی پەرلەمان كورت كردۆتەوە. بەپێ���ی زانیارییەكان���ی س���ڤیل ،گ���ۆڕان پێش���نیاری بۆ پارتی كردووە رێككەوتنێكی نوێ بكەن و تەنها مەرجی گۆڕانیش مانەوەی یوس���ف محەم���ەد ب���ووە لەس���ەرۆكایەتی پەرلەم���ان و بەالی���ەوە ئاس���ایی ب���ووە وەزی���رەكان بگۆڕێت ،تەنان���ەت وەزیرێكی تری���ش بدات���ەوە ب���ە پارت���ی ،ب���ەاڵم پارتی ئ���ەوەی رەتكردۆت���ەوە و ئەوانیش قبوڵیان نییە یوس���ف محەمەد بەهیچ جۆرێك وەك س���ەرۆكی پەرلەمان بگەڕێتەوە پەرلەمانی كوردستان. لەالیەكی تریش���ەوە ،یەكێتی نیش���تیمانی كوردس���تان رایدەگەیەنێت ،پێویستە پارتی و گ���ۆڕان نەرمی بنوێ���ن و گفتوگۆ بكەون و ئ���ەو گرژیی���ەی نێوانی���ان بڕەوێنن���ەوە، چونك���ە وەك یەكێتی دەڵێ���ت ،ئەو ئاڵۆزییە سیاسییەی لە هەرێم هەیە لە خزمەتی هیچ الیەنێ���ك و هاونیش���تیمانیان و ئەزموون���ی هەرێمدا نییە. "رێ���واس فایەق" پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردس���تان ،پێیوای���ە الیەنەكان بەگشتی كەمتەرخەمیان هەیە ،بەاڵم دەبێت گفتوگۆ بك���ەن و بارودۆخەكە لەس���وودی خەڵ���ك یەكالی���ی بكەن���ەوە .ئ���ەو گوت���ی "ئێس���تا یەكێت���ی ئ���ەو خەم���ەی هەڵگرتووە و هەمیش���ە الی الیەنەكان���ە بەمەبەس���تی ب���ە ئەنجامگەیاندن���ی كارێك ك���ە لەخزمەت كوردس���تان و دانیش���توانەكەیدا بێ���ت، هیواداریش���ین الیەنەكان و بەتایبەت پارتی و گ���ۆڕان بەدەن���گ یەكێتی���ەوە بێن و چی تر ئەم بارودۆخە سیاس���ییە چەقبەستووە بەردەوام نەبێت". گوتیش���ی "بۆ هی���چ الیەنەنێ���ك كەمی و نەنگی نیی���ە داوای كۆبوونەوە بكات ،بەڵكو پێویستە بەدەر لە غرورە سیاسییەكان بیر ل���ە باروگوزەرانی ئ���ەو خەڵك���ە بكرێتەوە، كە چوار مانگ���ە مووچەی وەرنەگرتووە و هەموو ژیان و ئی���ش و بەرژەوەندییەكیان وەستاوە". یەكێت���ی نیش���تیمانی كوردس���تان جەولەیەك���ی ت���ری كۆبوون���ەوەی دەس���ت پێكردووە و تائێستا روون نییە ،ئایا پارتی و گۆڕان س���وورن لەس���ەر مەرجەكانیان، یان ئ���ەم بارودۆخە كۆتای���ی پێدێت و ئەو دوو الیەنەش دەگەنە رێككەوتن.
ژمار ه 307
2016/1/16
9
سياسەت
ئەمجارە یەكێتی ئەركە قورسەكە دەخاتە ئەستۆ
یەكێتی ،پارتی و گۆڕانی پێ رازی دەكرێت؟ راوێژ كامەران
كێشە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان تائێس����تا وەك خۆی����ان ماونەت����ەوە و س����ەرۆكی پەرلەمان نەگەڕاوەتەوە س����ەر پۆس����تەكەی خ����ۆی و قەیرانە سیاس����ی و
10ژمار ه 2016/1/16 307
ئابوورییەكانی����ش تا دێت لە هەڵكش����اندایە. لەم نێوەندەش����دا ئێس����تا یەكێتی نیشتمانی كوردس����تان هەوڵی چارەس����ەری دۆخەكە دەدات و دەستی كردۆتەوە بە نێوەندگیری، بۆ ئەو مەبەستەش ئەم پارتە پرۆژەیەكیان ئامادەك����ردووە و دەستیش����یان ك����ردووە
بەكۆبونەوە لەگەڵ الیەنەكاندا. "م����ەال بەختیار" لێپرس����راوی دەس����تەی كارگێ����ڕی یەكێت����ی پ����اش ئەنجامدان����ی كۆبونەوەیەكی����ان لەگەڵ پارتی دیمكوراتی كوردس����تاندا ئ����ەوەی بۆ رۆژنامەنوس����ان ئاش����كرا كرد ،كە ئەوان گفتوگۆیان لەسەر
سياسەت
ئ����ەك و بەرپرس����یاریەتە هاوبەش����ەكانی سەرشانیانكردووە لەكوردستان و عێراق و رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و بەشەكانی دیكەی كوردستانیش����دا بەمەبەس����تی دەربڕین����ی هەڵوێس����تێكی یەكگرت����وو و تێپەڕاندن����ی قەیرانەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان. "بێگەرد تاڵەبانی" س����ەرۆكی فراكسیۆنی یەكێت����ی لەپەرلەمان����ی كوردس����تان ئاماژە بەوە دەدات ،كە ئەوان وەك یەكێتی ناتوانن لەم بارودۆخەی ئێس����تادا دەستەوەس����تان بوەس����تن و هەوڵی چارەسەرێكی گونجاو ن����ەدەن ،چونك����ە بە گوت����ەی ئ����ەو یەكێتی هێ����زی كاریگ����ەرە و بەش����ێكی زۆری بەرپرس����یاریەتیەكانی لەسەر ش����انە ،هەر بۆی����ە دەبێ����ت هەوڵ����ی چارەس����ەر ب����دات. بێگ����ەرد تاڵەبان����ی ب����ە س����ڤیلی گ����وت "ئەم قەیرانانەی ئێس����تا لەهەرێمی كوردس����تاندا دروس����ت بوونە ،خەڵكی هەرێم باجەكەیان دەدات ،هەر بۆیە پێویس����تە رێگاچارەیەك بدۆزرێت����ەوە ،چونك����ە بەش����ێكی زۆری
قەیران����ەكان بەهۆی هەڵەی حزبەكانەوەیە، ئێس����تاش یەكێتی بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارە دەس����تی كردووە بەئەنجامدانی كۆبونەوە لەگەڵ الیەنەكان". بەگوتەی بێگەرد تاڵەبانی ئەوان لەسەر بنەمای چارەسەركردنی پرسە سیاسیەكانی هەرێ����م لەگ����ەڵ الیەنەكان����دا كۆدەبنەوە و هی����چ رێكەوتنێكی ژێربەژێریش����یان لەگەڵ هی����چ الیەنێكدا نەب����ووە ،بێگ����ەر گوتی "بۆ چارەس����ەركردنی ئەم قەیرانە قورس����انەی ئێس����تا لەهەرێمدا هەن ،الیەنە سیاسیەكان بێدەنگیان هەڵبژاردووە ،هەر بۆیە خەڵكیش رۆژ بەرۆژ زیاتر باجی ئەم قەیرانە دەدات، كە ئەمەش پێویستی بەچارەسەری خێرا و جدی هەیە". جگەلەوەش "لەتیف نێ����روەی وتەبێژی" ئەنجومەن����ی ناوەن����دی یەكێت����ی ئام����اژە ب����ەوە دەكات ،ك����ە حزبەك����ەی لەئێس����تادا بەرپرس����یاریەتی مێ����ژووی و نیش����تمانی لەسەر شانە ،هەر بۆیە بڕیاریانداوە هەموو هەوڵێك ب����دەن لەپێن����او ئاس����ایكردنەوەی رەوش����ی هەرێم����ی كوردس����تان و كۆكردنەوەی الیەنە سیاس����یەكان لەس����ەر یەك مێزی گفتوگۆ ،نێروەی بەسڤیلی گوت "ئێس����تا جگەل����ەوەی لەنێوخ����ۆی هەرێم����ی كوردس����تاندا قەیرانی سیاسی گەورە هەیە و پێویستی بەچارەس����ەرە ،لەناوچەكەشدا گۆڕانكاری و پێش����هاتی گ����ەورە هەیە ،كە پێویس����تە كورد تێیدا یەك هەڵوێس����ت بێت و گوتاری یەكگرت����ووی هەبێت ،هەر بۆیە ئێس����تا یەكێتی هەوڵی لێ����ك نزیكردنەوەی الیەنەكان دەدات". وتەبێژەك����ەی ئەنجومەن����ی ناوەن����دی یەكێتی رەتیش����ی دەكات����ەوە كۆبونەوەكان تەنها لە پێناو داڕشتنەوەی پۆستە بااڵكانی هەرێم����دا ئەنجام دراب����ن ،چونكە بەگوتەی ئ����ەو "یەكێت����ی مەبەس����تی نییە پش����كەكانی لەنێ����و حكومەت����دا زیاد بكات و چاویش����ی لەوە نیە ،بەڵك����و ئامانجی لەم نێوەندگیریە ئەوەیە ،كە كورد لەنێوخۆدا وەك حكومەت و لەدەریشەوە وەك دەربڕینی هەڵوێستی سیاس����ی یەكگرت����وو بێ����ت و خۆش����ی ئامادەبكات بۆ هەر پێشهاتێكی سیاسی كە لەناوچەكەدا روودەدات". هەرچی پارتی دیموكراتی كوردستانیشە بەگوت����ەی خۆیان ئەوان پێش����وازی لەهەر هەوڵێ����ك دەك����ەن ،ك����ە بیەوێت ن����او ماڵی كورد یەكبخ����ات ،جگەل����ەوەی چاوەڕوانی ئ����ەوەن كۆبوونەوەكانی ئ����ەم دواییە بگاتە
دەرئەنجامێ����ك ،ل����ەو بارەی����ەوە "ف����ازڵ بەشارەتی" ئەندامی س����ەركردایەتی پارتی بەس����ڤیلی گوت "لەچەن����د رۆی رابردوودا كۆبونەوە لەگ����ەڵ زۆر لەالیەنەكاندا كراوە بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ دۆخی هەرێم ،هەربۆیە پێویستە چاوەڕوانی ئ����ەوە بین ،كە بزانی����ن ئەنجامەكان دەگەن بەچ����ی ،لەن����او كۆبونەوەكانیش����دا گفتوگۆ لەس����ەر سەرجەم پرس����ەكان كراوە ،بەاڵم ت����ا ئ����ەو كات����ەی نەبێتە بڕی����ار و هەمووان لەسەری رێكنەكەون ،ئەو گفتوگۆیانە تەنها وەك قسەیەك دەمێننەوە". بەشارەتی گوتیشی "ئێستا كرانەوەیەكی گ����ەورە بەڕووی هەرێمدا هەیە و لەهەموو كات زیات����ر پێویس����تمان بەیەكڕیزیە ،هەر بۆیە پێموایە هەموو الیەنەكان كۆكن لەسەر ئەوەی پێویستە هەرێم ئەم دۆخە تێپەڕێنێت و هی����چ الیەكی����ش نایەوێ����ت ب����ەم ج����ۆرە بمێنێتەوە ،هەربۆیە پێویستە رێگەچارە بۆ گەیشتن بەچارەس����ەر بدۆزینەوە ،ئێمەش وەك پارت����ی بەرژەوەندییەكان����ی خەڵك و ئەزموونی سیاس����ی ئەم����ڕۆی هەرێم چی بخوازێ����ت و چۆن هەڵبگرێت ،بەوش����ێوەیە مامەڵەی لەگەڵ پرسەكان دەكەین". بزووتن����ەوەی گۆڕانی����ش ك����ە تائێس����تا ل����ەدەرەوەی رێكخەرەگش����تیەكەیان واڵت����ە ،هەرچەن����دە زیات����ر نەرم����ی نواندن بەهەڵوێس����تەكەیانەوە دی����ارە ،ب����ەاڵم گەڕان����ەوەی "یوس����ف محەمەد" س����ەرۆكی پەرلەم����ان و وەزیرەكانی����ان ب����ۆ س����ەر كارەكانیان بە بنەمایەكی سەرەكی دەزانن. شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لەم بارەیەوە ئەوەی بەس����ڤیلی گوت "ئێمە پێش����وازی لەه����ەر هەوڵێك����ی نێوەندگیری دەكەین بۆ چارەس����ەركردنی ئەم دۆخەی ئێستای هەرێم ،بەاڵم هەر دەستپێشخەرییەك دەبێ����ت لەئاس����اییبوونەوەی دۆخەك����ەوە دەس����تپێبكاتەوە ،ه����ەر بۆی����ە زۆر گرنگ����ە دۆخەك����ە بگەڕێندرێت����ەوە ب����ۆ پێ����ش 12 ئۆكتۆبەری 2015و پەرلەمان و حكومەت دەست بە كارەكانی خۆیان بكەنەوە". ب����ە وت����ەی وتەبێژەك����ەی گ����ۆڕان ل����ە ئێس����تادا ناوچەكە بە دۆخێكی هەس����تیاردا تێدەپەڕێ����ت و ل����ە هەم����وو كات زیات����ر پێویس����تمان بەیەكڕیزییە ،ش����ۆڕش حاجی گوتیش����ی "بەگەڕخس����تنەوەی حكومەت و پەرلەم����ان زۆر گرنگ����ە بۆ ئ����ەوەی متمانە لەنێوان الیەنەكاندا دروست ببێت و گفتوگۆ سیاسیەكان دەستپێبكاتەوە".
ژمار ه 307
2016/1/16
11
سياسەت
وەستا رەسوڵ ،ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بۆ سڤیل:
پێدەچێت رێككەوتنی ئێمە و گۆڕان تا یەكگرتنەوە بڕوات 12ژمار ه 2016/1/16 307
سياسەت
داوامان كردووە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم پێداچوونەوەیان پێدا بكرێتەوە و دووبارە دابەش بكرێنەوە
وەستا رەسوڵ ،ئەندامی سەركردایەتی یەكێت���ی نیش���تیمانی كوردس���تان و فەرمان���دەی هێزەكان���ی پێش���مەرگە ل���ە كەرك���وك ،ل���ەم دیدارەیدا لەگەڵ س���ڤیل، دەرب���ارەی پرس���ی گفتوگۆكان���ی یەكێتی لەگ���ەڵ الیەنەكان و پێش���نیازە نوێكانیان هەڵوەستە دەكات ،ئەو ڕوونی دەكاتەوە، لەگەڵ پارتیدا هەوڵی زیاتری پتەوكردنی پەیوەندییەكان���ی نێوانی���ان دەدەن و لەگ���ەڵ گۆڕانیش���دا ت���ا ئاس���تی یەكگرتن رێككەوت���ن دەكەن ،هەروەه���ا تەئكیدیش لە چارەس���ەربوونی كێش���ەكانی ناوخۆی یەكێت���ی دەكات���ەوە و ل���ە بارودۆخ���ی پێشمەرگەش دەدوێت. پێشەوا محەمەد
پێت���ان وای���ە گ���ەڕی ئەمج���ارەی كۆبوون���ەوەكان لەالی���ەن یەكێتیی���ەوە هیوابەخش بێت بۆ چارەس���ەركردنی ئەم بارودۆخە چەقبەستووەی هەرێم؟ وەس���تا رەس���وڵ :یەكێتی خ���ۆی وەك حی���زب هەمیش���ە حیزبێك���ی هیوابەخ���ش بووە بۆ خەڵك و ئەو پەیامەش���ی هەردەم راگەیان���دووە ،هیواداری���ن ل���ەم گ���ەڕەی كۆبوونەوەكان���دا لێم���ان بگەڕێن هیواكانی یەكێت���ی بێن���ە دی ،ك���ە هی���وای گرن���گ و نیش���تیمانین ،یەكێت���ی هەن���گاوی ن���اوە بۆ دروس���تبوونەوەی گیانی بەرپرس���یاری و یەكڕیزی میللەتەكەمان ،بۆیە ئەوەی یەكێتی پێی هەڵدەس���تێت ئەرك و كارێكی پیرۆزە و ئەم جارەش و چەندان جاری تر یەكێتی بێهیوا نابێت لەوەی بۆ ئاس���اییكردنەوەی بارودۆخ���ی كوردس���تان بی���دات ،بێگومان ئەوەش یەكێك���ە لەئەركەكانی یەكێتی لەم قۆناغەدا. پڕۆژەك���ەی ئەمجارەی یەكێتی چ خاڵێكی جیاوازتری تێدایە لەوەی پێش���وو، ك���ە هیوابەخش بێت الیەنەكان و بەتایبەت پارتی و گۆڕان قبووڵی بكەن؟ وەس���تا رەس���وڵ :كاتێ���ك یەكێت���ی بڕیاری���داوە ناوبژیوانی الیەن���ەكان بكات، م���ەرج نیی���ە بە جارێ���ك و دوو ج���ار یان بە چەن���د دانیش���تنێك ئەنجامگیریی بكات، پڕۆژەك���ەی ئەمج���ارەش دیاریكرنێك���ی زۆر ورد نیی���ە ب���ۆ ئەوەی تیای���دا هاتبێت فاڵن���ە الی���ەن چی بكات و فاڵن���ەی تر چی وەربگرێ���ت ،بەڵك���و س���ەرەتا پڕۆژەیەكە ب���ۆ ئاس���اییكردنەوەی بارودۆخی هەرێم، كە كوردس���تان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆیی و س���ەرۆكی پەرلەم���ان بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان .وەك دەش���زانین س���ەرۆكی پەرلەم���ان ك���ە ئێس���تا الی گۆڕان���ە ب���ە رێككەوتنی سیاسیی نێوان گۆڕان و پارتی دراوە بەگۆڕان ،ئێم���ە لەم پڕۆژەیەدا داوا دەكەی���ن بەپێی ئیس���تیحقاقاتی هەڵبژاردن
هەرسێ پۆستی س���ەرۆكایەتی پەرلەمان، هەرێ���م و حكوم���ەت پێداچوونەوەی���ان بۆ بكرێت���ەوە و بەس���ەر الیەنەكان���دا دابەش بكرێنەوە. ل���ە پڕۆژەك���ەدا میكانیزم���ی پێداچوونەوەت���ان دی���اری ك���ردووە ،ب���ۆ نموونە لەو س���ێ پۆستە یەكێتی دەیەوێت چۆن دابەش بكرێنەوە؟ وەس���تا رەس���وڵ :نەخێر ،باس���ی ئەوە نەك���راوە كام پۆس���ت ب���ۆ كام الیەن بێت، وتومان���ە س���ێ لیس���ت ه���ەن كە ب���راوەی بەرزن و ماف و ئیستیحقاقی ئەوەیان هەیە لەسەر ئەو پۆستانە قسە بكەن ،لەبەرئەوە یەكێت���ی بە تەنه���اش ناتوانێت ئەوە دیاری بكات كام پۆستە بۆ كام الیەنە بێت ،بەڵكو پێویستە ئەو سێ الیەنە بەیەكەوە گفتوگۆ بك���ەن و دووبارە بگەنەوە ب���ە رێككەوتن
ئەوە راست نییە لەگەڵ پارتی لەسەر گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمان رێككەوتبین لەسەریان. ئێ���وە وەك پارت���ی دیموك���رات رایگەیاندووە رەزامەندن لەس���ەر گۆڕینی یوسف محەمەد لە پۆس���تی سەرۆكایەتی پەرلەمان؟ وەس���تا رەس���وڵ :نەخێ���ر ش���تی وامان نەگوتووە ،كێ رایگەیاندووە؟ فازی���ل میران���ی هەفتەی رابردوو رایگەیاند كە لەگەڵ یەكێتی گەیش���توونەتە قەناعەت سەرۆكی پەرلەمان بگۆڕدرێت؟ وەستا رەسوڵ :نەخێر ئەو قسەیە زیادەی پێوەن���راوە ،ئێم���ە باس���ی البردنی كەس و هێنانەپێش���ەوەی كەسی ترمان نەكردووە، ئێم���ە تەنها گوتومان���ە وەك یەكەم هەنگاو پێویس���تە بارودۆخەكە ئاس���ایی بكرێتەوە و دوات���ر س���ێ س���ەرۆكایەتییەكە دابەش بكرێتەوە ،ئیتر ئەوكاتە سەرۆكایەتییەكان ب���ەر كێ كەوتنەوە ،ئازادن خۆیان كێ لەو پۆستانە دادەنێن. س���ەبارەت ب���ە نوێكردن���ەوەی رێككەوتن���ی نێ���وان ئێ���وە و پارت���ی چ هەنگاوێكتان ناوە؟
ژمار ه 307
2016/1/16
13
سياسەت
یەكێتی هیچ كێشەیەكی ناوخۆیی نەماوە و تەنها راگەیاندنەكان خۆیان پێوە سەرقاڵ كردووە
هیچ هێزێك لە كوردستان ناتوانێت بەتەنها حكومڕان بێت وەس���تا رەس���وڵ :ئێم���ە گوتومان���ە كە ل���ە كوردس���تاندا هیچ هێزێ���ك ناتوانێت بە تەنه���ا حكومڕان بێت و ئ���ەم هەرێمە ببات بەڕێ���وە ،چونكە تووش���ی هەڵ���ە دەبێت و رابردووشمان لەبەرچاوە ،كە هەندێك هەڵە ك���راوە لە نێوان ئێم���ە و پارتیدا ،گوتومانە هاوسەنگی یەكێتی و پارتی لە حكومڕانیدا گرنگە و پێویس���تە رەچاو بكرێت ،داوامان ك���ردووە پێویس���تە پێداچوون���ەوە ب���ە پش���كەكانی یەكێتی���دا بكرێت���ەوە و بەپێ���ی ئیستیحقاقاتەكانی خۆی پۆستی پێ بدرێت و ئەو نایەكسانییەی ئێستا نەهێڵدرێت. رێككەوتن���ی نێوانت���ان لەگ���ەڵ گ���ۆڕان بەك���وێ گەیش���تووە ،ئای���ا تەنه���ا لەچوارچێ���وەی رێككەوتنێكی سیاس���یدایە
14ژمار ه 2016/1/16 307
یان یەكگرتنەوەیە؟ وەس���تا رەس���وڵ :ئەوەی نێوان ئێمە و گۆڕان رێككەوتنێكی سیاسییە و هەنگاوی ج���ددی ب���ۆ ن���راوە ،ئەگەریش���ی هەی���ە تا یەكگرتن���ەوە ب���ڕوات ،ئ���ەو رێككەوتن���ەی ئێم���ە و گۆڕان پەیوەندی ب���ە حكومەت و چوون���ە ن���او حكومەتەوە نیی���ە ،ئێمە دوو رێكخراوین لە دەرەوەی حكومەت بیرمان لەپەیوەندییەكان���ی نێوانم���ان كردۆتەوە و رێككەوتنی سیاسیی لەسەر دەكەین. بەڕێزتان سەبارەت بە چارەسەری كێشەكانی ناو یەكێتی گەشبینن كە بەرەو چارەسەری بڕوات؟ وەس���تا رەس���وڵ :ئەو كێش���انەی باس دەك���ران ت���ەواو ب���وون ،لەن���او یەكێت���ی نیش���تیمانی كوردس���تاندا ش���تێك نەم���اوە بەناوی كێش���ەكانی ناوخۆی یەكێتی ،جگە لە راگەیاندن كەسی تر خۆی پێوە سەرقاڵ ن���اكات ،ئێس���تا بارودۆخ���ی یەكێتی چۆتە قۆناغێكی ترەوە و كۆمەڵێك سەركردەش لە ئەنجومەنی سەركردایەتی هەنگاوێكمان ناوە كە هەموو الیەك لەسەری كۆكن. بارودۆخی سیاس���یی ناجێگیری
كوردس���تان كاریگ���ەری كردۆت���ە س���ەر هێزەكانی پێشمەرگە؟ وەس���تا رەس���وڵ :هێ���زی پێش���مەرگە بارودۆخی كوردس���تانی راگرتووە ،هێزی پێش���مەرگە نەكەوتۆتە ملمالنێی سیاسیی نێوان الینەكان���ەوە ،بەپێچەوان���ەوە هێزی پێش���مەرگە توانیویەتی فش���اریش لەسەر س���ەركردایەتی سیاس���یی دروست بكات، كە بگەڕێنەوە س���ەر مێ���زی گفتوگۆ ،بۆیە هیچ هێزێ���ك ناتوانێت كاریگەری لەس���ەر كەس���انێك دابنێت كە بۆ نیش���تیمانەكەیان خۆی���ان ب���ە كوش���ت دەدەن ،ئێمەی هێزی پێش���مەرگە پاس���ەوانی نیش���تیمانین و پەیوەندیم���ان بە كێشمەكێش���ی سیاس���یی نێوان الیەنەكانەوە نییە. وەك فەرماندەیەك ،پێتوایە دوای داع���ش دەبێت ك���ورد خۆی بۆ ش���ەڕێكی تریش ئامادە بكات؟ وەس���تا رەس���وڵ :هیچ ش���ەڕێك وەكو ش���ەڕی داع���ش رووب���ەڕووی هەرێم���ی كوردس���تان نابێتەوە ،ب���ەاڵم رەنگە دوای شەڕی داعش ،لێرە و لەوێ تەنگەژەیەكی الوەكی لە نێوان گرووپێكی چەكدار ،یاخود هێزەكانی حەش���دی شەعبی دروست بێت، چونك���ە ئ���ەم واڵتە پ���ڕ بووە ل���ە گرووپی چەكداریی جۆراوجۆر. ب���ۆ نموون���ە ش���ەڕی حەش���دی ش���ەعبی وەك ئەگەرێك���ی بەهێ���ز س���ەیر ناكرێت؟ وەس���تا رەس���وڵ :حەش���دی ش���ەعبی هێزێك���ی میلیش���یاییە و چەن���د گرووپێكی جۆراوج���ۆر دروس���تی ك���ردوون ،بۆی���ە ناتوان���ێ ل���ە ناوچەیەك���دا بمێنێت���ەوە ك���ە هاونیشتمانیانی مەدەنیی خۆی تێدا نەبێت، ب���ۆ نموون���ە حەویجە و موس���ڵ و تكریت و رومادی .رەنگە حەش���دی شەعبی وەكو هێزێك���ی ناوچەیی بمێنێت���ەوە ،بۆیە دڵنیام حەش���دی ش���ەعبی ناتوانێت لەو شوێنانە درێژە بە ژیانی س���ەربازیی خۆیان بدەن، چونكە پێگ���ەی جەماوەرییان لەو ناوچانە زۆر الوازە.
سياسەت
پێشنیارێك بۆ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
شازاد ئەنوەر
* نزیك���ەی دوو مانگە برایانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لەئاستی بەرپرسی دەس���تەی كارگێڕی و مەكتەبی سیاس���ی لەهەوڵی میانگیری دان بۆ لێكتێگەیش���تن و نزیكبوون���ەوەی الیەن���ە ناكۆكەكان���ی كوردس���تان ،بەتایب���ەت بزووتن���ەوەی گ���ۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردس���تان. ئەم هەوڵە بەرز دەنرخێندرێ و بێ ش���ك لەئاس���ت بەرپرس���یاریەتی و هەستیاری قۆناغەكە دای���ە ،بۆیە پەیامێكی تازە ،گەڕ و خول���ی دووەمی گفتۆگۆكانیان دەس���ت پێكردەوە ،بەرایی لەگەڵ گۆڕان ،پاش���ان (پ.د.ك) كۆبون���ەوە .هەڵب���ەت لەتەك ئەم بابەتە پەیوەندی یەكێتی و ئەو دوو الیەنە ب���اس دەكرێ ،ئەوەیان پەیوەندی بەخاڵی یەكەم���ەوە نیی���ە و خۆی���ان و الیەن���ەكان باش���تر دەزانن نێوانی���ان تۆكمەتر بكەن. لێرەوە من هەندێك تێبینیم ال گەاڵڵە بووە، ل���ەو وتارەدا پش���ت ئەس���تورم بەقۆناغی
راب���ردوو ،بۆی���ە هیواخ���وازم وەك خۆی تەماشا بكرێ و نەچێتە چوارچێوەی هیچ لێكدانەوەیەكی جودا و نەخوازراو. * لە س���ەروبەندی ش���ەڕی نەگریسی ناوخ���ۆ لەس���ااڵنی نەوەتەكانی س���ەدەی رابردوو ،كۆبونەوە زەوەندەكانی دبلن و ش���ام و ش���ەقاڵوە و كۆیە و ش���وێنی تر، هەمووان���ی ناڕەح���ەت ك���رد ،چونكە هیچ ئامانجێكی گەوهەری نێوان دووالیەنەكەی نەپێ���كا .ئەمە لەبەرئەوە نەب���وو مەكتەبی سیاس���ی (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) ش���ارەزای هون���ەری دیالۆگ نەبووبن ،بەپێچەوانەوە هەردووال باشترین بەرپرسەكانی خۆیان رەوان���ەی دانیش���تنەكان دەك���رد ،ب���ەاڵم ب���ەو هۆی���ەی وەفدەكان مخەول���ی یەكەم نەبوون ،نەیاندەتوانی بڕیاری یەكجارەكی ب���دەن ،بۆی���ە كاتێ���ك لەس���ەردانێكی چاوەڕواننەك���راوی جەنابی م���ام جەاللدا ب���ۆ الی كاك مەس���عود و ب���ە ی���ەك دوو دانیشتنی تر ،كە بەدوایداهات ،ئاریشەكان خاوبوون���ەوە و هەلومەرجەك���ە هێ���دی هێ���دی گەڕایەوە سروش���ت و ق���ەوارەی ئاسایی خۆی. لێرە مەبەس���تمە بڵێم ه���ەر الپەڕەیەك ئیم���زای بەرپرس���ی یەكەم���ی حزبەكانی لەس���ەر نەكراب���ێ لەكوردس���تان و ه���ەر ش���وێنێكی ت���ر ،مەحاڵە گفتوگ���ۆی نێوان تەڕەف���ە ناكۆك���ەكان چ���ارە ب���كات .ئ���ەم رابردووە لەئێستاش���دا هەر وایە ،بینیمان تا بەرەبەیان بەئامادەیی ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتوەكان (چوار و یەك) كۆدەبوونەوە و دوات���ر وەف���دی پارت���ی الی���ەن بەالیەن سەردانی دەكردن ،بەاڵم لەنێوانی پارتی و گۆڕان نەتوانرا بەستەڵەكەكەی بشكێندرێ
و بتوێندرێت���ەوە ،بۆ ئەم باس���ە فاكتەری ریش���ەیی پەیوەس���تە بەكۆنەبوون���ەوەی كەس���انی یەكەم���ی پارت���ەكان ،بۆیە گەر یەكێت���ی بی���ەوێ هەوڵەكانی س���ەربگرێ، پێویس���تە ه���ەردووال رازی ب���كات و بیانهێنێتە قەناعەت ،كە دەبێ بەڕێزان كاك مەس���عود بارزانی و نەوشیروان مستەفا كۆببنەوە ،چونكە وەك لەسەرەتا ئاماژەم بۆ ك���رد ،لەواڵتی ئێم���ەدا دوا بڕیار تەنیا و تەنیا لەدەس���تی س���ەركردە یەكەمەكان دایە ،گەرنا هەس���ت ناكەم برایانی یەكێتی بتوان���ن ئامانجەكانی���ان بۆ ئاش���تەوایی و یەكڕیزی ماڵی كورد بپێكن. * چ���اوەڕوان دەك���رێ س���اڵی ()2016 بەهەموو قەیران���ە ناڕەحەتەكانی ()2015 كە بۆ ئێس���تا جێماوە ،باسی ریفراندۆمی س���ەربەخۆیی كوردس���تان بچێت���ە واری عەمەل���ی و ل���ە هاشوهوش���ی بەغ���دا نەجاتمان بێ و بۆ یەكەم جار كوردستان بەئاوات���ی مێژینەی خۆی ب���گات و گیانی ش���ەهیدان ئاس���ودە بب���ێ .وات���ا بەه���ۆی ناكۆك���ی ناوخ���ۆ (گ���ەر بچوكی���ش ب���ێ) بەڕێوەچونی پرۆسەكە ئەستەمە ،بۆیە تا رۆژێ���ك زووتر الیەن و دۆس���تانی خاك و گەلەكەمان پەلە بكەن لەبەدەس���تهێنانی رێكەوتنی تەبایی و رەوینەوەی تەمومژی ناوماڵی كورد ،رێ بۆ ئەو پڕۆژەیە تەختتر دەبێ .من دڵنیام لە حیكمەت و دووربینی بارزان���ی ،كە ئەندازیاری ،ئەزموونی كاك نەوش���یروانیش ل���ەوە بااڵت���رە ،ك���ە لێی چ���اوەڕێ دەك���رێ .بەئومێدم لەئێس���تادا ئەولەویەتی یەكێتی ئەوەبێ كە باسم كرد، بەپێچەوانەوە خەڵ���ك تاقەتی ئەو هەموو گردبونەوە دوور و درێژانەی نەماوە.
ژمار ه 307
2016/1/16
15
سياسەت
جەنگی جیهانی تیرۆر 200هەزار چەكداری سەربە گروپە سەلەفییە جیهادییەكان لە خۆرهەاڵتی ناوەڕاست دەسوڕێنەوە
16ژمار ه 2016/1/16 307
سياسەت
توركیا چتیر پێگەی جارانی بۆ داعش نەماوە، بۆیە هەم داعش توركیای كردۆتە تەختەی نیشانەی نوێ ،هەم توركیاش دەیەوێت چاالكانە دژی بوەستێتەوە
دەمێكە شارەزایان پێشبینی ئەوە دەكەن، دەسەاڵتدارانی توركیا بەم سیاسەتی پشتیوانیكردنەی لە گرووپە جیهادیەكان، توركیا دەكاتە پاكستان
جەنگە وەكالەتییەكانی شەستەكان ،هەفتاكان و هەشتاكانی سەدەی پێشوو، ئەمڕۆ جێی خۆی داوەتە جەنگی وەكالەتی جیهانی تیرۆری جیهادی
ژمار ه 307
2016/1/16
17
سياسەت
بەشی سیاسەت
توركی����ا :تەخت����ەی نیش����انەی نوێ����ی داعش رۆژی 12ئ����ەم مانگ����ە لەس����وڵتان ئەحم����ەدی ئەس����تەنبۆڵ خۆكوژێ����ك ل����ە تەقینەوەیەكی گەورەدا 11ئەڵمانی كوشت و 15كەسیش����ی بریندارك����رد .دیارە ئەمە یەكەم چاالكی لەم ش����ێوەیەی داعش لەناو توركی����ا نەب����ووە و نابێـ����ت .داعش پێش����تر ل����ەرۆژی 5ی حوزەیران����ی 2015دا لەن����او ش����اری دیاربەك����ر ل����ەدژی كۆبون����ەوەی (ه����ـ.د.پ) تەقینەوەیەكی ئەنجامدا ،كە بووە هۆی كوژرانی ژمارەیەكی زۆری هاواڵتی مەدەن����ی ك����ورد .دوات����ر ل����ەرۆژی 20ی تەموزی 2015دا دیس����ان لەشاری سروج لەتەقینەوەیەك����دا خۆكوژێ����ك 34هاواڵتی كوردی كوشت .پاشان لەئەنكەرە لە رۆژی 10ی ئۆكتۆب����ەردا چەند خۆكوژێك خۆیان بەكۆبون����ەوەی (ه����ـ.د.پ)دا تەقان����دەوە ،كە تێیدا 103هاواڵتی كورد كوژران. بەاڵم ،بەپێی تێبینی پسپۆڕانی ئەمنی ،ئەم چاالكییەی داعش گەلێك لەوانەی پێش����وی جیاوازە .بەگوێرەی تێبینی ئەم پس����پۆڕانە جاران داعش بەچاالكییەكانی كۆبوونەوەی هاواڵتیانی كوردی دەكردە ئامانج ،ئەمەش تاڕادەی����ەك مای����ەی رەزامەن����دی هەندێك دەزگای س����ەربە دەوڵ����ەت و ژمارەیەك����ی زۆر ل����ە نەژادپەرس����تە تورك����ەكان ب����ووە. ب����ەاڵم ئەمج����ارە چاالكییەك����ەی داع����ش گەلێ����ك ل����ەوەی پێش����تر جی����اوازە .توركیا چتی����ر پێگەی جارانی ب����ۆ داعش نەماوە و دەیەوێ بەش����ێوەی چاالك ل����ەدژی داعش بوەس����تێتەوە .هەروەه����ا توركی����ا ئێس����تا جگەل����ە "ئینجیرلی����ك" كە رێگ����ەی بەفڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا داوە داعش بكوتن، بۆخۆش����ی دەیەوێ لەناوچەی "باش����یك"ی س����ەربە موس����ڵ لەدژی داعش پش����تیوانی لەگروپە سوننەكانی عێراق بكات. بۆی����ە پس����پۆڕانی ئەمن����ی دەڵێ����ن دەبێ كاربەدەس����تانی ئەمن����ی ت����ورك لەم����ەودوا چاوەڕێ����ی گەلێ����ك چاالك����ی توندوتی����ژی دیكەی داعش بن ،كە هاواڵتیان و بەتایبەت گەش����تیارە بیانیی����ەكان دەكەن����ە ئامان����ج. لەبەرئەم����ە وەزارەتی ناوخ����ۆی ئەو واڵتە هۆشداری داوەتە هاواڵتیان لە 81پارێزگا، كە دەبێ بەوردی بەدواداچوون و پشكنین ب����ۆ چاالكییەكانی داعش بك����ەن .هەروەها پس����پۆڕانی ئەمنی واڵتەكە زەنگی مەترسی
18ژمار ه 2016/1/16 307
ئەوە لێدەدەن ،كە بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لەدەسگیركراوەكانی داعش بەدەستهاتووە، پ����ەردە لەس����ەر ئ����ەوە الدەدرێ ،كە داعش ب����ۆ بەه����ار و هاوین����ی ئەمس����اڵە بەتەمایە بنكە س����ەرەكییە گەش����تیارییەكانی توركیا بكاتە نیش����انە .ئەم����ەش زیانێك����ی یەكجار گەورە بەكەرت����ە ئابوورییەكانی ئەو واڵتە دەگەیەنێت. ئەنج����ام :پێ����ش پێنج س����اڵ نوس����ەرێكی بیانی لەس����ەر توركیا بابەتێكی نوس����یبوو بەن����اوی "ب����ە پاكس����تانیكردنی توركی����ا". ئ����ەو ل����ەو وت����ارەدا رەخنەی لەسیاس����ەتی دەوڵەت����ی ئاكپارتی لەمەڕ پش����تیوانیكردن لەگروپە س����ەلەفییە جیهادیی����ەكان گرتبوو و بەسیاس����ەتێكی هەڵ����ەی لەقەڵ����ەم دابوو. هەروەها لەبابەتەكەیدا نوس����یبووی "ئەگەر توركی����ا درێ����ژە ب����ەم سیاس����ەتەی ب����دات، ئ����ەوە رێ����ك وەك پاكس����تانی لێ����دێ ،ك����ە بۆت����ە هێالنەی گروپە س����ەلەفییە جیهادییە تیرۆریس����تییەكان .لەم����ەوە پس����پۆڕەكە پێش����بینی ئ����ەوە دەكات ،ك����ە لەتوركی����ا دەبێ پێش����بینی قۆناغێكی س����ەخت بكرێ، كە س����ەرەنجام گروپ����ە تیرۆریس����تییەكان بەرەن����گاری توركی����ا دەبنەوە ،بگ����رە لەناو توركیا بەرەبەرە خۆماڵی دەبن و ئەگەری ئەوە هەیە هەندێك گروپی سەلەفی جیهادی لەناو توركیاوە بەرەنگاری دەوڵەت ببنەوە. پێدەچێ تەقینەوەكەی رۆژی 12ئەم مانگە سەرەتایەك بێت بۆ ئەو پێشبینییە! جەنگی س����ەلەفییەكان :جەنگی جیهانی بەرواڵەتی نوێپس����پۆڕانی ئاس����ایش دەڵێ����ن ل����ەم 10س����اڵەی ئاین����دەدا دەب����ێ چاوەڕێ����ی پەرەس����ەندنی بێوێن����ەی گروپە س����ەلەفییە جیهادییەكان لەسەرانس����ەری خۆرهەاڵتی ناوەڕاس����ت بكەی����ن .بەپێی ئ����ەو ئامارانەی دەزگا هەواڵگریی����ە خۆرئاواییەكان باڵویان كردۆتەوە ،هەر ئێستا زیاتر لە 200هەزار چەك����داری س����ەربە گروپ����ە تیرۆریس����تییە جیهادیی����ەكان لەواڵتان����ی خۆرهەاڵت����ی ناوەڕاس����ت دەس����وڕێنەوە .راپۆرت����ی دەزگا هەواڵگریی����ە خۆرئاوایی����ەكان چەند راس����تییەكیان خس����تۆتەڕوو ،كە لە "مالی" گروپەكانی سەربە قاعیدە نزیك بە 5هەزار چەكدارێكی����ان هەیە .هەروەه����ا باس لەوە دەكەن ك����ە "بوكۆحەرام"ی����ش چەند هەزار چەكدارێك����ی هەیە .بەمج����ۆرە لەباكووری خۆرئ����اوای كیش����وەری ئەفریق����ا گەلێ����ك بنكەی قەیران بەرەو پەرەسەندن دەكشێن.
واڵتان خۆیان بۆ جەنگی جیهانی تیرۆر ئامادە دەكەن ،دەبێ ئەم ئامادەكارییە لە كوردستان ،كە لەبناگوێی سەرچاوەكانی بەرهەمێنانی "تیرۆری سەلەفی"یەوە نزیكە ،دە هێندە بێت هەروەه����ا لەناوەندی كەرتی باكووری ئەم كیش����وەرەش گەلێك گروپی تیرۆریس����تی روو لەهەڵكش����انن ،وەكو"بوكۆح����ەرام" .لە لیبیاش داعش گەلێك ناوچەی بەدەستەوەیە و س����ەرچاوەكان باس ل����ەوە دەكەن ،كە 8 هەزار چەكداری هەیە. س����ەرچاوەكان ئام����اژە ب����ەوە دەك����ەن، ك����ە لەباك����ووری خۆرئ����اوای كیش����وەری ئەفریق����اوە بۆ باكووری خۆرهەاڵتی دەیان گروپی تیرۆریس����تی روو لەگەش����ەكردنن. لەكەرت����ی باك����ووری خۆرهەاڵت����ی ئ����ەم كیش����وەرەدا لەبیابانی "سینا"دا رێكخراوی ویالیەتی س����ینای س����ەربە داعش 2هەزار چەك����داری هەی����ە .هەروەه����ا رێكخ����راوی "ش����ەبابولموجاهیدین" لە س����ۆمال نزیكەی چەن����د ه����ەزار چەكدارێك����ی هەی����ە .ئەم����ە لەكاتێكدایە كە گەلێك لە پس����پۆران ئاماژە ب����ەوە دەك����ەن ،ئەگ����ەری زۆر ئەوەی����ە بۆش����ایی دەس����ەاڵتەكان لەباك����ووری ئەفریق����ادا ببێـتەه����ۆی تەش����ەننەكردنی زیات����ری ژمارەی گروپە تیرۆریس����تیەكان. بۆی����ە ل����ەو س����یناریۆیانەی ك����ە ش����ارەزا خۆرئاوایی����ەكان س����ەبارەت ب����ە باكووری ئەفریقا دەیخەنەڕوو ،پێشبینی ئەوە دەكرێ چەن����د ناوەندێك����ی قەیرانی ن����وێ پەیدابن. هەروەها پێش����بینی ئەوە دەكرێ بەش����ێك لەتیرۆریس����تەكانی خۆرهەاڵتی ناوەڕاست لەس����وریا و عێراق����ەوە ب����ەرەو باك����ووری ئەفریقا بكشێن. لەبەرئ����ەوە پێش����بینی دەك����رێ ل����ەم دە س����اڵەی پێشماندا سەرانس����ەری باكووری ئەفریق����ا ببێت����ە گۆڕەپان����ی تەراتێنی گروپە تیرۆریس����تییەكان .ئەم����ە لەكاتێكدای����ە تەشەننەس����ەندنی مەس����ەلەی یەمەنی����ش زەمین����ەی كاری گروپ����ی قاعی����دە خ����ۆش
سياسەت
دەكات و ئەگەری ئەوەیە ئەو چەند هەزار چەكداری قاعی����دە لەیەمەن بەهۆی جەنگی ناوخۆی����ی ئ����ەو واڵت����ەوە ژمارەی����ان روو لەزیادبوون بكات .هەروەها ئەم راپۆرتانە چەن����د زانیارییەكی گرنگ لەس����ەر كانگەی ئەم گروپانە لەسوریا و عێراق دەخەنەڕوو. لەعێراقدا داعش تادێ پێگەكانی لەدەس����ت دەدات ،بۆیە پێشبینی ئەوە دەكرێ لەدوای دەرپەڕاندن����ی داعش لەعێ����راق ،ئەم گروپە لەناو عێراق ببێتەوە بەگروپێكی ترس����ناكی ن����او بیابانەكان و ح����ەوزی دیجلە و فرات و پەالم����اری گەلێ����ك ترس����ناكیش ئەنجام بدات .زۆربەی راپۆرتەكانیش ئاماژە بەوە دەك����ەن ،كە داعش لەعێراق دەكش����ێتەوە و قورسایی خۆی دەخاتەوە ناو سوریا .بۆیە پێش����بینی ئەوە دەكرێ جەنگی س����وریا بۆ ناو لوبنانیش بكشێت. لەوالتریش����ەوە پێدەچ����ێ لەپاكس����تان و ئەفغانس����تان ه����ەم تاڵیب����ان و ه����ەم داعش روو لەكش����ان بكەن .بەتایبەت راپۆرتەكان ب����اس لەوە دەك����ەن ،كە تاڵیب����ان بەرەبەرە لەئەفغانس����تان پێگەی خۆی گەورەتر دەكا و پ����ەرە بەچاالكییەكان����ی دەدات .تەنان����ەت ب����اس ل����ەوە دەك����رێ ل����ە 2016وە تاڵیبان گەلێك شارۆچكە و گوندی ناو ئەفغانستان كۆنتڕۆڵ بكات .هەروەها راپۆرتەكان ئاماژە
ب����ەوەش دەكەن ،كە داعش لەئەفغانس����تان لەهەندێك شوێندا گەش����ەكردن بەخۆیەوە دەبینێـ����ت .ئەم����ە پاكس����تانیش دەگرێتەوە. بەتایب����ەت ل����ەوێ تاڵیب����ان زیات����ر توانایی گەشەكردنی هەیە. لەالیەك����ی دیك����ەوە داع����ش لەرێ����ی حیزب����ی تەحری����ری ئۆزبەكس����تانەوە روو لەناوچەكانی ئاس����یای ناوەڕاس����ت دەكات. تەنانەت راپۆرتە روس����یەكان دەڵێن دوای ماوەیەك����ی ت����ر باك����ووری قەفق����از (وات����ە كۆمارەكانی چیچان ،داغستان و ئینگوشیا و باڵ����كار) دەبن����ە ناوەن����دی قەی����ران .بۆیە ه����ەر ل����ە ئێس����تاوە ش����یمانەی جەنگێگ����ی جیهانی ،بەاڵم "جەنگێگی تیرۆری جیهانی" دەكرێت. ل����ە كوردس����تانیش داع����ش پێگەیەك����ی س����تراتیژی لەدوای ئۆپەراس����یۆنی موسڵ و دەوروب����ەری حەس����ەكە و ئەع����زاز لەدەس����ت دەدات .بەاڵم هەڕەش����ەی داعش لەس����ەر كوردس����تان دەمێنێـ����ت .هەڵب����ەت هەڕەش����ەی هێرشی بەرەیی داعش تۆزێك دەڕەوێت����ەوە ،ب����ەاڵم پێدەچێ هەڕەش����ەی هێرشی تیرۆریستی داعش لەسەر هەرێمی كوردس����تان بمێنێـ����ت .هەروەها ش����یمانەی ئەوەش دەكرێ لەگەڵ پاشەكش����ێی داعش لەخۆرئاوای كوردس����تان ،ئەمجارە گروپە
جیهادییەكان����ی وەك����و ب����ەرەی نوس����رە و ئەحراری ش����ام جێی هەڕەشەكانی داعش بگرنەوە .ئێس����تا ئەم دوو گروپە بەشێنەیی خەریك����ن ناوچەی عەفرین گەمارۆ دەدەن. ئ����ەم گەمارۆی����ەش س����ەرەتای جەنگێگ����ی كوردستانی تر لەدژی گروپە تیرۆریستییە جیهادییەكانە. ئەنجام :ئەم "جەنگی تیرۆری جیهانی"یە دەش����ێ ب����ە "جەنگ����ی جیهان����ی تیرۆر"یش لەقەڵەمبدرێت .بۆیە جەنگە وەكالەتییەكانی شەس����تەكان ،هەفت����اكان و هەش����تاكانی س����ەدەی پێش����وو ،ك����ە زۆرت����ری جەنگ����ی گروپە ش����یوعییەكان لەگ����ەڵ دەوڵەتەكانی الیەنگ����ری خۆرئاوا بوو ،ئەمڕۆ جێی خۆی دەداتە جەنگ����ی وەكالەتی جیهانی تیرۆری جیه����ادی .ئ����ەم جەنگەش بەپێ����ی بۆچونی زۆربەی پس����پۆڕانی س����تراتیژی جەنگێكی دەیان ساڵە دەبێ و هەر لەئێستاوە گەلێك هێ����ز و الیەن خۆیانی بۆ ئامادە دەكەن .جا ئەم خۆئامادەكردنە دەبێ لەكوردستان دە ئەوەندەی ئەو واڵتانە بێ ،كە لەسەرچاوەی تی����رۆرەوە دوورن ،چونك����ە كوردس����تان لەبناگوێ����ی س����ەرچاوەكانی بەرهەمێنان����ی "تیرۆری س����ەلەفی"یەوە نزیكە و بەئاسانی پریش����كی هەموو جوڵەیەكی ئەم تیرۆرەی بەردەكەوێت.
ژمار ه 307
2016/1/16
19
سياسەت
باهۆزی رووداوەكان و كورسییەكەی سەرۆك ()9
سیروان ناشاد مەسعود بارزانی هەمیشە ئاگای لەداهاتوویەكی دوور بووە ،بەجۆرێك مامەڵەی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق كردووە ،كە تێبگات ئەو كوردێكی خەڵكی كوردس���تانە و بەهۆی پاڵە پەس���تۆو رۆژگاری نامۆڕالیەتی سیاسەتی دونیاوە بووەتە كەسێكی عێراقی ،نەك بەهەڵبژاردنێك���ی ئارەزوومەندانە، دەس���ەاڵتداران و پیاوان���ی ش���یعە ئێس���تاكەش ئەوەندەی ناس���نامەی ش���یعەیان ب���ەالوە گرنگە، عێراقی بوونیان بەالوە گرنگ نییە ،ئەوان كاتێك عێراقییەكی دڵس���ۆزن كە هەموو دەس���ەاڵتەكان لەژێ���ر دەس���تی خۆی���ان دابێت ،دەس���ەاڵتدارانی س���وننەی عەرەبیش لەعێراقدا بەدرێژایی مێژوو ه���ەر وابوون ،چونكە س���ەرەڕای ی���ەك زمان و ی���ەك ئایی���ن و نزیكایەت���ی كەلتور ،ب���ەاڵم گەلی عێ���راق یەك گەل نیی���ە ،هی���چ رووداو و رۆژی س���ەركەوتن ،دۆخێ���ك نییە گرێیان���دا بەیەكەوە، بەڵك���و بەدرێژای���ی مێژوو خوێ���ن و دوژمنداری بەرامب���ەر بەیەكت���ری بۆت���ە ناس���نامەیان ،بۆیە عێراقێكی نوێ گەمەیەكی هەڵخەڵەتێنەرە ،هەمان
20ژمار ه 2016/1/16 307
گەمەكەی ساڵی ( ،)1920وەكو زانایەكی زانستی سیاسی دەڵێت( :میستەر سایكس و میسیۆ بیكۆ) بەیەك دوو س���ەعاتێك بەراستە و قەڵەم لەسەر كاغەز نەخش���ەی دەوڵەتێكی نوێیان داڕشت ،بێ ئ���ەوەی ئەم گەلە بوونی هەب���ێ ،كە بەزۆر هەر چۆنێك ب���ێ ئەم پارچەی���ە (عێ���راق) لەتوركیای بكەنەوە. ئ���ەو واڵتان���ەی رۆژهەاڵت���ی ناوەڕاس���ت زۆربەی���ان كاتێك دەوڵەتیان بۆ دامەزرا ،گەلێكی یەكگرتووی مێژووییان نەبوو ،تەواو پێچەوانەی واڵتان���ی ت���ری دنی���ا ،كە ی���ەك گ���ەل و كۆمەڵگا بوون���ی هەیە و بەش���ێوەیەكی یەك جەمس���ەری رژاونەت���ە ناو یەكت���ری .هی���گڵ گوتەنی (روحی رەها) دروست بووە لەناویاندا ،بەجۆرێك روحی هاوب���ەش و دوژمنی هاوبەش و رۆژی بوون و سەركەوتنی هاوبەشیان هەیە ،ئەمە هەموو گەل دروس���ت دەكات ،ئینجا ئەم گەلە ئامادە دەبێ بۆ دەوڵەت بوون ،لەعێراقدا شیعە و كورد و سوننە ن���ەك روحی هاوبەش ،بەڵكو دوژمنایەتی قووڵی مێژوویی لەنێوانیاندا هەبووە. كوردیش س���ەرەڕای ئەوەی ق���ەت دەوڵەتی نەبووە روحێكی هاوبەشی الواز و پەرتەوازەی هەب���ووە ،بەدرێژایی مێ���ژوو نەیتوانیوە دڵنیایی بەتاكبوون���ی خ���ۆی ب���دات بەپەیوەس���ت بوونی بەخاك���ەوە ،تاكی كورد تەنها ماڵ و س���ەرماڵ و ك���ۆاڵن و گەڕەك یان گوندەكەی بەواڵت زانیوە، هەستی بە نامۆبوون كردووە كاتێك لەشوێنێكی ت���ر ،ی���ان لەس���ەر خاكێك���ی ت���ری كوردس���تان نیشتەجێ بووە ،بۆیە هەست و روحی بەدەوڵەت
بوون هەرگیز لەنەس���تیدا چەكەرەی نەكردووە، عەش���یرەتەكەی وەك دەوڵەتێك سەیر كردووە، بۆیە هەرگیز بیری ناسیۆنالیس���تی لەكۆمەڵگەی كوردەواریدا دروست نەبووە. لەم رۆژەدا كە باری هەمەالیەنەی كوردستان لەب���ەرەو پێش���چووندایە ،ك���ورد پێویس���تی بەس���ەركردەیەكی چاونەترس و راش���كاو هەیە ئەم رۆح���ی بەمیللەتب���وون و نیش���تمانی بوونە لەن���او گەل و نەت���ەوەی كوردا دروس���ت بكات. كورد پێویستی بەسەركردەیەك نییە كە بمانكاتە عێراقییەك���ی دڵس���ۆز .پێویس���تە كۆمەڵگای���ەك دروس���ت بكەین ،كە هەس���تی هاونیشتمانی تێدا هەبێ���ت ،خەڵكی���ش ئام���ادە بكەی���ن و وانەكان���ی ناسیۆنالیستی لەناو جەستەی گەل و كۆمەڵگای كوردیدا دروست بكەین ،ناسنامەی بەعێراقیبوون هەڵكەنی���ن ب���ۆ حازرب���وون لەجێگرتن���ەوەی بەناس���نامەی بەدەوڵەت بوون لەهەر زەمەنێكدا، كە ئەم پرۆسەیە دەستی پێبكرێت. كاری بارزانی وەك س���ەركردەیەكی سیاسی ئەوەب���ووە ،هەت���ا بتوانێ���ت ك���ورد لەك���ۆڵ ئەم عێراقە بكاتەوە ،لەواڵتێكدا كە ش���یعە و س���وننە خوێنێك هەی���ە لەنێوانیاندا زیاتر لەهەزار س���اڵ تەمەنیەت���ی ،ن���ەوە بەنەوە زین���دووی دەكەنەوە و خوێن���ی ب���ۆ دەدەن ،وا بەئاس���انی بەهی���چ فەخامەتی س���ەرۆكێك ئەم ئاگرە ناكوژێتەوە ،نە بەبی���ری تی���ژی تاڵەبانی و ن���ە بەحەیزەرانەكەی س���ەدام حس���ین ،ن���ە بەتاكتیك���ە جەهەنەم���ی و كۆمیدیەكان���ی مالیكی و س���ێبەرەكانی ،تاڵەبانی تا س���ەرۆك بوو هەموو هەوڵێكی خستبووە كار
سياسەت
عێراق بۆتە ئەو ماڵە لێكترازاوەی بە هیچ فەخامەتی سەرۆكێك یەكناگرێتەوە "ساڵی ( 1920میستەر سایكس و میسیۆ بیكۆ) بەیەك دوو سەعات بەراستە و قەڵەم لەسەر كاغەز نەخشەی دەوڵەتێكی نوێیان داڕشت ،بێ ئەوەی ئەم گەلە بوونی هەبێ" لەواڵتێكدا كە شیعە و سوننە هەزار ساڵە خوێنێك لەنێوانیاندا هەیە و نەوە دوای نەوە زیندووی دەكەنەوە، بەئاسانی بەهیچ فەخامەتی سەرۆكێك ئەم ئاگرە ناكوژێتەوە و ماندووبوونێك���ی زۆری چەش���ت ،ك���ە بە پینە و پ���ەڕۆ ئەم عێراقە بەیەك���ەوە گرێبدات ،لەیەك خان���وودا كۆیان بكاتەوە ،ش���انازی بەوە دەكرد ك���ە پێی���ان دەگوت (صم���ام االم���ان) ،هەرچەندە ب���ۆ ماوەیەكی���ش س���ەركەوتنی بەدەس���تهێنا، ب���ەاڵم خان���وی عێراقی بەهۆی كۆن���ی و الوازی لەیەكگرتن���ی بنمیچەكانی هەرگی���ز لەدڵۆپەكردن نەكەوت ،بارزانی شاگەشكە بوو بەدڵۆپەكردنی، ب���ەاڵم تاڵەبان���ی دەیویس���ت لەگ���ەڵ هەورەكاندا پێكبێت بۆ نەبارینی باران بەسەر ئەم خانووەدا، بارزانی دەیویست ئەم خانووە تێكبچێ ،تاڵەبانی تا دواچركەی ژیانی لەس���ەرۆكایەتیدا دەیویست ماڵ���ی عێراق تێكنەچ���ێ ،هەربۆیە كاتێك بارزانی وت���اری دەدا بۆ مافی س���ەربەخۆیی كورد ،ئەو لەب���ەردم پیاوانی خانووەك���ەی عێراقدا دەكەوتە باری ش���ەرمەندەیی ،ب���ەاڵم بەه���ۆی وریایی و ژیری خ���ۆی لەمامەڵەكردنی سیاس���یدا تاڵەبانی دەیتوانی بەئاس���انی پینەی بكات .ئەم ماڵی بەناو عێراقی یەكگرتووە هەر خۆی نەگرت و ش���ەڕی هەزار س���اڵەی خوێن هەڵگیرس���ایەوە .لەئاكامدا مەسعود بارزانی لەم سیاسەتەدا مەشخەڵەكەی هەڵگرتەوە ،جەالل تاڵەبانیش تەنها گۆچانەكەی. بارزانی و تاڵەبانی لەپەیوەندی لەگەڵ واڵتانی ئیقلیمی���دا بەهەمان ش���ێوە دژ جەمس���ەر بوون، لەكاتی ش���ەڕی ناوخۆی نێ���وان پارتی و یەكێتی س���ەرەڕای گرتنی هەولێر لەالی���ەن تاڵەبانیەوە، بەاڵم ئەم جەنگە گەیش���تە ئاس���تێك كە بەهێزی س���ەربازیی یەكالیی نەدەكرای���ەوە ،ئەمەش زۆر بەزیانی یەكێتی دەشكایەوە ،چونكە یەكێتی بەهۆی
داڕمان���ی باری ئاب���ووری و نەبوونی دەروازەی پ���ارە پەیداك���ردن و پاڵەپەس���تۆی س���نورێكی بەرفراوان���ی جەماوەری زۆر لەژێر دەس���ەاڵتی داب���وو ،نەیدەتوانی باری بەڕێوەبردن و مووچە و كار و بژێوی بەباش���ی بەڕێوە بەرێت ،چونكە دەرگا ئابوورییەكان بەرگەی ئەو هەاڵوس���انەی نەدەگ���رت .لەبەرامب���ەردا پارت���ی پاڵەپەس���تۆی ئابووری لەس���ەر نەبوو ،بەپێچەوانەوە لەرێگای گومرگی ئیبراهیم خەلیلەوە بەئاس���انی دەیتوانی بژێوی رێژەی جەماوەرەكەی و هاواڵتیانی ژێر دەس���ەاڵتی دابین ب���كات ،بۆیە دەبوای���ە یەكێتی بەهەر ش���ێوەیەك بێ ئەم ش���ەڕە یەكالبكاتەوە، ب���ەاڵم پارتی تەنگاو نەبوو لەگرتنەوەی ش���ار و ش���ارۆچكەكان ،پێویستی بەیەكالكردنەوەی ئەم جەنگ���ە نەبوو بەزوویی .لەگەڵ ئەوەش���دا پارتی ب���اش دەیزان���ی یەكێت���ی ل���ەرووی ئابوورییەوە كەوتۆتە ژێر پاڵەپەستۆی جەماوەر ،بۆیە پارتی پێویس���تی بەسیاسەتێكی لەس���ەرخۆ هەبوو كە كات زیاتر بكوژێ و یەكێتی تەنگاوتر بكات. تاڵەبان���ی ب���اش ل���ەوە تێگەیش���تبوو ،كە كات لەبەرژەوەندی ئەودا نییە ،بەجۆرێك نە پڕۆسەی ئاش���تی س���ەردەگرێ و نەش���ەڕ دەتوانێ ئامانج بپێك���ێ ،بۆیە دواجار تاڵەبانی بڕیاری گەمەیەكی زۆر ترس���ناكی دا بۆ یەكالكردنەوەی ش���ەڕەكە ئەوی���ش (هێنان���ی س���وپای ئێ���ران) ب���وو لەژێر چەتری چەند پەیمانێكی دووالیەنەی سیاس���یدا، ئێ���ران دەمێ���ك ب���وو پەیمان���ی هەب���وو لەگ���ەڵ یەكێتی���دا ،پارتی دەیویس���ت ه���ەردەم پەیوەندی خ���ۆی لەگەڵ ئێ���ران باش بكات ،ب���ەاڵم دیاربوو
دیپلۆماس���یەت و پەیمانەكان���ی یەكێتی بۆ ئێران بەهێزت���ر بوو لەهی پارت���ی ،تاڵەبانی ئەم پەیمان و پیالنەی نەش���اردەوە و بەئاشكرا كردی وەكو خۆی وت���ی (بەردێكی زۆر زل���م هەڵگرتووە ،كە )......پارتی زووتر بەم پیالنەی زانی ،سەرەڕای ئەوەش كە تۆپەكان���ی ئێران لە كۆیە و ناوچەی برادۆست و زۆر شوێنی تر نزیك ببۆوە لەماڵی بارزان���ی ،بەجۆرێ���ك پیرم���ام و س���ەری بڵند و ش���ەقاڵوە كەوتبوونە بەر مەترسییەكی زۆرەوە، هەركەس ئاگاداری باری س���ەربازیی و سیاسی ناوچەك���ە بووای���ە ،دەیزانی ئەگ���ەر كارەكە بەم ش���ێوەیە ب���ڕوات ،پارتی دووچاری شكس���تێكی وا دەه���ات ،كە لەژیانی سیاس���ی و س���ەربازییدا بەزەحم���ەت هەڵبس���تێتەوە .ئەم���ە س���ەرەڕای تەفروتوناكردنی پارتە كوردییەكانی رۆژهەاڵت، كە خاڵێكی س���ەرەكی بوو لەپەیمانەكەی ئێران و یەكێتی ،لێرەدا بارزانی كەوتە بەر رەش���ەبایەكی س���ەختی مێژووی���ی ،دوو هەڵب���ژاردەی زۆر ق���ورس لەبەردەمیدا ب���وون ،یەكەمیان راكردنی ب���ۆ ناوچ���ەی بادین���ان و بەجێهێش���تنی پیرم���ام و لەناوچ���وون پارت���ی ی���ا بچووككردنەوەی بۆ پارتێك���ی ب���ێ پەڕوب���اڵ ،دووەمیان ش���ەڕكردن لەگەڵ ئەو س���وپایەی ئێران و یەكێتی بەگرەنتی دۆڕاندن و بەدیلگرتنی خۆی و هێنانی بۆ س���ەر تەلەفزیۆن هێرش���یان هێنابوو (وەك چۆن كاتی خۆی ش���ێخ عوس���مانی بزووتنەوەی ئیسالمیان هێنای���ە س���ەر تەلەفزی���ۆن) ئەوكاتی���ش تاڵەبانی ت���ا رادەی���ەك كۆتایی بەش���ۆڕش و جواڵنەوەی بارزانی دەهێنا.
ژمار ه 307
2016/1/16
21
سياسەت
یاداشتهكانی روژانی ئاوارهیی له ئیران 7
7
()25
كۆتایی یاداشتەكانی رۆژانی ئاوارەیی لە ئێران
محەمەد مەال قادر ژمارەی رابردوو باسم لەوە كرد ،كە دوای ئەوەی لە لقی 2گەڕامەوە مەكتەبی سیاسی ،وەك ئەندامێكی مەكتەبی سیاس���ی ئەركی حزبیم پێ سپێردرا .دوای ئەو قۆناغەش (واتە دوای پرۆسەی ئەنفال و شەڕی خواكوڕك) ،شۆڕش���ی چەكداریی لە كوردس���تان كز ببوو ،تەنیا مەفرەزەی بچووك بچووك مابوون. لەو كاتەوس���اتەدا تەندروس���تیم بەرەو تێكچوون چ���وو ،مەكتەب���ی سیاس���ی پێی پەس���ەند ب���وو بچم سەرپەرش���تی لقی 8بكەم ،كە بارەگای لە عەزیمیەی ك���ەرەج بوو ،لەالیەك چارەس���ەری نەخۆش���ییەكانی خ���ۆم بك���ەم ،لەالیەك���ی دیكەش���ەوە سەرپەرش���تی كارەكان���ی ح���زب بكەم .س���ەرەتا هەندێك پش���كنینی پزیشكی هەبوو كردم ،تەندروستیم بەرەو باشبوون چوو ،پ���اش ئەو نس���كۆیە گەورەیە ،ئینج���ا بەچاكی دەستم بەكاری پارتیایەتی كرد ،بەاڵم دەوڵەتی ئێران پشتی لەئۆپۆزسیۆنی كوردستان و عێراق نەدەكرد، بە پێی هەلومەرجی ئەو سەردەمە هاوكاری دەكردن، چونكە كارەكانی ئێمە هەمووی پەیوەندی بە ئێرانەوە هەب���وو ،ئەمە خالێك بوو بەرهەڵس���تكارانی عێراق و كوردستان لەبیریان نەكردووە. جگە لەمن كارگێڕیی لقی 8بەم شێوەیە بوو: .1رەشید عارف ،ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی .2عوس���مان ق���ازی ،پێش���تر ماوەی���ەك بەرپرس لق بوو .3دكتۆر شەوكەت .4مەحمود محەمەد .5سەبری دەروێش .6سەرباز نادر هەورامی
22ژمار ه 2016/1/16 307
كاری رێكخس���تنی هەروەك خ���ۆی مابوو ،من و كاك س���ەبری دەروێش س���ەردانی رێكخس���تنەكانی پارتیمان كرد لەش���ارەكانی ش���یراز و ئەس���فەهان و ئەرم���ان و رەمس���ان و كاش���ان و قوم .ب���ارودۆخ و بەس���ەرهات و كارەس���اتەكانمان ب���ۆ ش���یكردنەوە. هەروەها گۆڤاری (رزگاری)یمان دەردەكرد. دوای ئ���ەو بەروارە ،لە كۆنگ���رەی 10ی پارتی لە 1989/12/2بەش���داری كۆنگ���رەم ك���رد ،لەبەر چەند هۆكارێ���ك خۆم بۆ كۆمیتەی ناوەندی نەپااڵوت ،لەو كاتەدا باسم كرد ،چەند هەڤاڵێكی تریش وەك سەعید ئەحم���ەد و ن���ادر هەورامی و رەش���ید عارف خۆیان نەپ���ااڵوت .بەو ش���ێوەیە تاكو راپەرین لەبەرپرس���ی لقی 8نەمام. لەو ماوەیەی وەك پەناهەندە لە ئێران ماینەوە ،تا راپەڕین ،زۆر بەس���ەرهات روویاندا ،ئەوانەی گرنگ بوون و شایانی باسكردن بوون و من بیرم مابوون، لەم زنجیرە وتارەی (یاداشتەكانی رۆژانی ئاوارەیی لە ئێران) لە دووتوێی ( )25وتاردا باڵوم كردنەوە. رووداوەكان���ی ئەم زنجی���رە وتارەم پەیوەس���تن ب���ە رووداوەكان���ی دوات���رەوە ،ك���ە ئەوانیش���م ل���ە زنجیرە وتارێك بەناوی (س���اڵێك لە شێخ وەسانان) باڵوكردەوە. لێ���رەدا چەند ش���تێكی ك���ەم ماوە باس���ی بكەم و كۆتایی بەم گۆش���ەیە و ئەم زنجیرە وتارەم لەبارەی ژیانی ئاوارەیی لە ئێران بهێنم. بەراستی مانەوەی ئەو خەڵكە زۆرەی باشووری كوردس���تان لە ئێران ،بووە س���ەرەتا وس���ەرەداوی دروستبوونی شۆڕشی گواڵن.
كاتێكیش لە ئێران نیش���تەجێ بووین و كەسایەتیە دیارەكانم���ان ل���ەو 100خان���ووەی ل���ە عەزیم���ەی ك���ەرەج بۆمان تەرخ���ان كرابوو ،نیش���تەجێ كراین، زۆری نەخایاند هەندێك لەو كەس���انەی نیش���تەجێی ئ���ەو خانووانە ب���وون ،هەوڵیاندا بگەڕێن���ەوە عێراق، هەندێكیش بۆ دەرەوە ناوی خۆیان نوسی .بەراستی بەك���ردار نزیك���ەی %50ی ئەوان���ەی ل���ە عەزیمی���ە خانوویان پێ درابوو ،بەجێیانهێشت و خانووەكانیان بە خەڵكی شایس���تە دەدران .هەر خانوەی سێ چوار ماڵ���ی لێ دادەن���درا ،چونكە ژمارەیەك���ی زۆر هەبوو چاوەڕوانیان دەكرد. لەكۆتایی���دا دەڵێ���م ئافەری���ن و س���ەد ئافرەی���ن بۆ ئ���ەو خەڵك���ە قارەمان���ەی لەسەرتاس���ەری ئێران دابەشكرابوون ،كە بەهۆی قورسی ژیان و دووریان لەكوردستان و كەس���وكاریان لەعێراق زۆر ناخۆش ب���وو بۆی���ان ،ب���ەاڵم بەرخودان���ی ئ���ەم پەناهەندان���ە وئاوارەكان بەگشتی لەهەندەران ،بەرخودانی خەڵكی كوردستان شۆڕشی گواڵنی لێدروست بوو ،هەروها راپەرینی لێ هاتە كایەوە. لەئەنجام���ی ئ���ەو راپەرین���ە م���ەزن و ش���كۆدارە فیدڕاڵی بۆ كوردس���تان مس���ۆگەر ك���را ،رۆژ بەرۆژ پرۆس���ەكە بەرەوپێش دەچێ ،تا لەئەنجامدا دەگەینە س���ەربەخۆی كوردستان بەپش���تیوانی خوا و خەڵكی كوردپەروەر و شۆڕشگێر و قارەمان. كوردس���تان یان نەمان بەكردار هاتۆتە كایەوە و بووە بەدروشمی پێشمەرگەی كوردستان. بژی كورد ،بژی كوردستان ،نەمری بۆ شەهیدان، سەروەریان بارزانی نەمر.
كۆمەاڵیەتی
چیرۆكی راكردنی ئافرەتێكی فەرەنسی لە دەستی داعش ژمار ه 307
2016/1/16
23
كـۆمـەاڵیـەتی
24ژمار ه 2016/1/16 307
كـۆمـەاڵیـەتی
"بە دەستی خۆم كوڕەكەمم بردە ناو ئەو جەهەننەمە"
چیرۆكی راكردنی ئافرەتێكی فەرەنسی لە دەستی داعش بەشی كۆمەاڵیەتی
"س���وفی س���وفی" یەکێك بوو لەو ژنانەی بۆ چوونە ریزەکانی داعش ،هاوس���ەرەکەی ل���ە فەرەنس���ا جێهێش���ت و خ���ۆی گەیان���دە س���وریا .بەاڵم لەم سەفەرەی بەتەنیا نەبوو، هاوس���ەفەرێکی دیکەش���ی هەب���وو ،ئەویش کوڕەکەی بوو ،کە تەمەنی چوار سااڵن بوو. س���وفی دوای ئ���ەوەی گەڕایەوە فەرەنس���ە، بەسەرهاتی سەفەرە جەهەننەمیەكەی خۆی دەگێڕێتەوە. س���وفی چاوی بڕیوەتە وێن���ەی گەنجێکی بەریتان���ی ،ک���ە جلی داعش���ی ل���ە بەردایە و ه���اوار دەکات "دەب���ێ کاف���رەکان بکوژرێن". لەناکاو فرمێس���ک بەچاوەکانی���دا دێتەخوار، تێڕادەمێنێ ،دەڵێ "ئەوە دەكرا کوڕەکەی من بێ ،بۆیە دەگریم چونكە خۆمم پێ راناگیرێ. خۆزگەم دەخواس���ت هەردووکمان مردباین، نەوەك ببینم ببێتە پیاوکوژ و بکەوێتە دەست ئە و دێوەزمانە". سوفی دەیزانی کوڕەکەی مەترسی ئەوەی لەس���ەر ب���وو بكەوێت���ە داوی داعش���یەكان، چونک���ە خ���ۆی بەدەس���تی خ���ۆی کوڕەکەی بردبووە ئەوێ. س���وفی ل���ەو ژن���ە دەگمەنان���ەی رۆژئاوای���ە ،کە ماوەی���ەک لەپایتەختی داعش لەرەقەی سوریا ژیاوە .دوای گەڕان���ەوەی ،لەیەکەم وتوێژی سەبارەت بەم سەفەرەی دەڵێ���ت "ئ���ەم
ئەزموون���ە رێ���ک وەک ئ���ەوە واب���وو ک���ە س���ەردانی جەهەننەم���م کردب���ێ ،وامدەزانی س���ەفەرێکی بێ گەڕانەوەیە .هەس���تم دەکرد گوناهبارم ،پرس���یارم لەخۆم کردووە ،چۆن توانیومە كوڕەكەم ببەم بۆ س���وریا و لەوێ بژیم؟!! نەفرەتم لەو کەسانە دەكرد کە منیان خستە داوەوە و خراپ سوودیان لەسادەیی من وەرگرت ،نەفرەتم لەخۆشم دەکرد. بەگوێرەی دەزگا هەواڵگریەکانی فەرەنسا، نزیک���ەی ٢٢٠ژن���ی فەرەنس���ی لەس���وریا لەریزەکانی داعش���دان .دوو ساڵ پێش ئێستا رێ���ژەی ژنە فەرەنس���ەیەکان لەناو داعش���دا تەنها %١٠بوو ،بەاڵم ئیستا گەیشتۆتە .%٣٥ چی���رۆک و بەس���ەرهاتی س���وفی ،لە ژێر ناوی "لە شەوی داعش"دا ماوەیەک لەمەوبەر چاپكرا و باڵوبۆتەوە. س���وفی تەمەن���ی ٣٤س���ااڵنە ،ژنێک���ی وردیلەی���ە ،بەه���ۆی ترس لەداع���ش ناوێری ناوی راستەقینەی خۆی بدرکێنی .لەکۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لەدایک بووە ،لەبنەماڵەیەک کاتولیک گ���ەورە بووە .لەتەمەنی ٩س���اڵیدا دایكی مردووە .دواتر روویكردۆتە پاریس و الی خوش���کە گەورەکەی ماوەتەوە .مەرگی دایکی دەبێتە هۆی ئەوەی تووشی خەمۆکی بێت .ئەم رووداوە لەس���ەردەمی نەوجەوانی كاری تێ���دەكات ،تەنانەت هاوس���ەرگیریەکی س���ەرکەوتووش دای ن���ادات ،بەڵك���و تێکدەشکێ. سوفی سەردەمانێک کە وەک یاریدەدەری کاروباری کۆمەاڵیەتی لەپاریس بەئیش���ەوە سەرقاڵ دەبێ ،بڕیار دەدات ببێتە مسوڵمان.
ئەم بڕی���ارەی خۆی لەگەڵ هاوس���ەرەکەی، کە باوەڕی بەخودا نیی���ە ،باس ناکات .لەوە دڵنیایی���ە ک���ە دەبێتە هۆی ناکۆک���ی لەژیانی بنەماڵەکەی���دا .دوات���ر س���ێ پی���اوی گەنجی موسوڵمان کە هەرکامەیان ١٠ساڵ لەخۆی بچووکت���رن ،لەگەڵ هاوس���ەرەکەی ئاش���نا دەکات .نازن���اوی بچووکەکانیان بۆ دادەنێ و وەک برای���ەک هەڵس���وکەوتیان لەگەڵ���دا دەکات. لەس���ێپتامبری ٢٠١٤ئ���ەم س���ێ پی���اوە ب���ێ سەروش���وێن دەب���ن .دواتر لەس���وریا سەردەردێنن .لەوێوە پەیوەندی بە سوفیەوە دەکەن ،ئەو هەس���تەی ال دروس���ت دەكەن، كە ئ���ەوان وەك دایكێك مامەڵ���ەی لەگەڵداد ەكەن و چاوەڕێی دەكەن .س���وفی دەڵێ "پێم وابوو دەتوانم بەس���ەر هەلومەرجەکەدا زاڵ بم ،لەوە تێگەیش���تم کە ئ���ەو ماوەیە خۆیان ب���ەوەوە خەریک کردووە تا کەس���انی وەک م���ن ب���ۆ الی خۆیان رابکێش���ن .وردە وردە خاڵ���ە الوازەکان���ی منی���ان دەک���ردە ئامانج. بەباشی تێگەیش���تبوون ،کە من هەتیو و بێ پەنا بوومە بوومەتە موسوڵمان". لە شوباتی ٢٠١٥س���وفی هاوسەرەکەی ئ���اگادار دەکات���ەوە ،ک���ە ب���ۆ ئەنجامدان���ی کارێ���ک ک���ە رەنگە س���ێ هەفت���ە بخایەنێت، ل���ە ئیس���تامبۆڵ س���ەردانەی هەتیوخانەیەک دەکات .ب���ەاڵم بەپێچەوانەوە ،لەباش���ووری تورکی���ەوە س���نووری س���وریا دەب���رێ و دەچێت���ە ری���زی داعش���ەوە .راس���تیەکانی ژیان���ی س���وفی لەس���وریا بەو ش���ێوەی کە برابچووکەکانی وەس���فیان بۆ دەكرد ،هیچی
ژمار ه 307
2016/1/16
25
كـۆمـەاڵیـەتی
لەبەهەشت نەدەچوو .لەوێ پێی رادەگەیەنن ک���ە نابێ بەتەنه���ا س���ەردانی دەرەوە بکات، پاسپۆرتەکەی رادەس���ت بکات و پەیوەندی خۆی لەگەڵ بنەماڵەکەی سنووردار بکات!! س���وفی دوای ئ���ەوەی ل���ەوێ جێگی���ر دەب���ێ ،لەنەخۆش���خانەیەکی داع���ش كاری بۆ دی���اری دەکرێ .بە بینین���ی هەلومەرجی نالەبار ،کەمتەرخەم���ی کارمەندان بەرامبەر بەنەخۆش���ەکان و جی���اوازی وهەاڵواردن���ی چینایەتی ش���ارەکە ،سەری س���ووڕدەمینی، بەتایب���ەت ک���ە دەبینێ ش���ەڕکەرە بیانیەکان لەسەرەوەی شەڕکەرە سوریەکان دادەنرێن و گرنگی زیاتریان پێدەدرێ! 10رۆژێک دەخایەنێت ،تا س���وفی لەوەی دوات���ر ناوی لێناب���وو "مەرگێ بێ هەس���ت" تێ���دەگات .لەمب���ارەوە دەڵ���ێ "داوام لێکردن بگەڕێم���ەوە ماڵ���ی خۆمان ،هەم���وو رۆژێک بەگوێم���دا دەدان ،ک���ە دڵ���م ب���ۆ بنەماڵەکەم پڕب���ووە و کوڕەکەم پێویس���تی ب���ەوە هەیە باوکی ببینێ .س���ەرەتا بیانوویان دەهێناوە، دواتر قسەکانیان هەڕەشەی پێوە دیار بوو. پێی���وان وت���م "تۆ تاق���ە ژنێ���ک بەمندالێکەوە ناب���ێ لێ���رە دوور بکەویەوە ،ئەگەر لەس���ەر رۆیش���تنت پێداگ���ری بک���ەی ،بەردەب���اران دەکرێی"!!! س���وفی دەڵ���ێ "تۆقیبووم لەوەی بمخەنە زیندان���ەوە و ناچار بکرێم کوڕەکەم بەجیبێڵ���م .بەردەوام لەگەڵی قس���ەم دەکرد، لەهەوڵدابووم هەندێک شتی وەبیر بێنمەوە، ترس���ی ئەوەم هەبوو لەبی���ری بچێتەوە .بۆ نموونە ئ���ەوەی کە من و باوکی خۆش���مان دەوێ .لەگ���ەڵ کچان میهرەبان و رووخۆش بێ���ت .بەو هیوایەی قس���ەکانم کاری تێبکات. باس���ی ئ���ەوەم ب���ۆ دەک���رد ،ئەگ���ەر هاتوو بەاڵیەک���م بەس���ەرهات و ئەوی���ش بکەوێت���ە دەس���تی داع���ش ،دەنگ���ی م���ن بەگوێکان���ی بسپێرێ و دوارۆژ هەوڵی کوشتنی کەسێکی دیک���ە ن���ەدات و بیر لەتۆڵ���ە نەکاتەوە .وەک شێر دەورەم دەدا و دەمپاراست". رۆژێکیان پیاوێکی فەرەنسی ویستویەتی کوڕەک���ەی س���وفی لەگ���ەڵ خۆی بب���ات بۆ مزگ���ەوت و نوێ���ژی پێبکات ،س���وفی هاوار دەکات "ل���ەو ک���وڕە نزی���ک مەب���ەوە" .خۆی دەیگێڕێتەوە "من لەشارێک بووم هیچ کەسم نەدەناسی .لەزمانەکەش���یان تێنەدەگەیشتم. ب���ەردەوام چ���اوم لەس���ەر کوڕەک���ەم بوو، دەمزانی تووشی هەڵەیەکی قەرەبوو نەکراوە هاتووم .ئەمە خراپتری���ن هەڵەی ژیانم بوو. دەش���مزانی دەبێ بەگوێرەی توانا بەهێز بم و خ���ۆم نەدۆڕێن���م ،بیرم ل���ەوە دەکردەوە،
26ژمار ه 2016/1/16 307
کە ئ���ەوەی لەدەس���تم دێ ئەنجامی بدەم تا کوڕەکەم لەم دۆخە دەرباز بکەم". پیاوە فەرەنس���یەکە ،س���وفی و کوڕەکەی ب���ردە میوانخانەی���ەک ،کە زۆرت���ر لەزیندان دەچوو .سوفی لەوێ کۆمەلێک ژنی بەرچاو دەک���ەوێ ،ک���ە چەپڵە ب���ۆ دیمەنی ت���اوان و کوش���تاری داع���ش لێ���دەدەن!! ئ���ەم ژنان���ە هێزەکان���ی داعش���یان زۆرتر وەک ش���ازادە دەهاتە بەرچاو .وەک کەس���ێک کە بەهێزە و دەیانپارێزێ .تەنها رێگەی دەربازبوونیشیان لەمیوانخانەک���ە مێردکردن بوو ،لەراس���تیدا ژنانی رۆژئاوایی کەسانێک بوون ،کە ئەرکی هێنانی مندااڵنیان لەئەستۆ بوو. رۆژێ دواتر کاتێ���ک زیندانیەکان خۆیان بۆ رێوڕەسمی هاوسەرگیریی ئامادە دەکرد، س���وفی دەرگای���ەک دەدۆزێت���ەوە ،کە قوفڵ نەکراوە .ه���ەر لەوێوە خۆی دەرباز دەکات. بنەماڵەیەکی س���وری لەس���ەر رێ دەیبینن، س���ەرباری ئ���ەوەی گیانی خۆی���ان دەخەنە مەترس���یەوە ،پەن���ای دەدەن .دواتر س���وفی پەیوەندی دەکات بەش���ەڕکەرە دژبەرەکانی داعشەوە لەس���وریا .لەشەوی ٢٤ی نیساندا ماتۆڕس���وارێک س���وفی و کوڕەکەی دەباتە سەر سنووری تورکیا. ل���ە پاریس���یش كارمەندان���ی هەواڵگ���ری دەیخەن���ە ژێ���ر لێکۆڵینەوە .بۆ م���اوەی دوو مان���گ زیندانی دەکەن ،تەنان���ەت رێگەنادەن پەیوەن���دی بەهاوسەرەکەش���یەوە ب���کات. ب���ەاڵم ئێس���تاش ،رەنگ���ە بەتاوان���ی مرۆڤ رفان���دن دادگایی بکرێ .س���وفی لەم بارەوە دەڵێ "ئێس���تاش بی���ری لێدەکەم���ەوە و ئەم پرسیارانە لەخۆم دکەم .ئەمە چۆن روویدا؟ چۆناوچۆن بوو تووش���ی ئەم هەڵەیە بووم؟ چۆن كەوتمە داوی سێ برا بچووکەکەم"؟ دوای گەڕانەوە بۆ فەرەنسا ،هاوسەرەکەی وێنەیەکی پێش���ان دان ،کە لەالیەن داعشەوە ب���ۆی نێردراب���وو .لەوێنەک���ەدا کوڕەک���ەی چەکێکی بەدەس���تەوەیە ،کە س���ێرەی پێ لە نیشانەیەك گرتووە!! س���وفی ئێس���تا قەناعەتێک���ی ال دروس���ت ب���ووە و دەڵێ "ب���ەردەوام ناڕەحەتی ئەوەم، کە بەدەس���تی خ���ۆم کوڕەک���ەم گەیاندە ئەو جەهەننەم���ە .ب���ەاڵم ناب���ی دیس���انەوە خۆم بدۆڕێن���م .ئێمە لەو جەهەننەمە و لە دەس���ت خەڵکەک���ەی هەاڵتووین و ئێس���تا زیندووین. ئێشتا دەبێ پێش بەچوونی مرۆڤەکانی دیکە بگرین بۆ ئەو جەهەننەمە .هیچم بۆ وتن پێ نییە ،تەنها شتێک كە بە دەممدا دێت ئەمەیە: مەڕۆ".
كـۆمـەاڵیـەتی
ئامارەکان هەڵەن ،با راستیەکان بخرێنەڕوو
ئاماری قوتبیانی ئاڵوودەبوو تۆقێنەرە و الیەنە پەیوەندیدارەكانیش نكوڵی دەكەن بەشی كۆمەاڵیەتی
س���ەرۆکی ئەنجومەن���ی مەزندەكارانی لەئێ���ران کۆمەاڵیەتی���ەكان زیان���ە
(خەسارناس���ی كۆمەاڵیەت���ی) لەدوایی���ن وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری "ئیسنا" ،وێڕای ئام���اژەدان بەوەی کە هەڵەیەکی گەورەیە ئەگ���ەر ئاڵوودەب���وون بە هۆش���بەرەكان
ل���ە قوتابخان���ەکان وەک بنەمای���ەک ب���ۆ پەرەس���ەندنی دی���اردەی ئاڵودەب���وون لە حاڵەت���ە گش���تیەکەی لە بەرچ���او بگیرێ، دەش���ڵێ "قوتابخان���ەکان ب���ۆ خۆی���ان
ژمار ه 307
2016/1/16
27
كـۆمـەاڵیـەتی
دەرهاویشتەی بنەماڵەکانن ،قوتابیەکانیش سەر بەو بنەمااڵنەن کە پێشتر کەسایەتیان تیایدا ش���كڵی گرتووە و ناکرێ لەم دوو ب���وارەدا جیاکارییەک لەب���ارەی دیاردەی ئاڵوودەبوونەوە بكرێت. ئام���اری ئاڵوودەبوون���ی قوتابیەکان دوورن لەراستی بەوتەی شارەزایان ئەگەری ئەوە هەیە کە زەمینەی ئاڵودەبوون لە قوتابخانەکان بەه���ۆی بوون���ی كەس���انێكی ئاڵ���وودە فەراهەم بکرێت ،تەنانەت ئەگەری ئەوەش هەی���ە ک���ە ل���ە دەرەوەش قوتابخانەکان گی���رۆدەی ئەم دیاردەی���ە ببنەوە ،ئەمەش بابەتێک���ی دوو الیەنەی���ە ،لێ���رەدا بابەتی س���ەرەکی کە پش���تگوێ خ���راوە ئەوەیە، کە لەقوتابخان���ەکان هیچ ئیرادە و پالنێک ب���ۆ هوش���یارکردنەوە و دان���ی زانی���اری بەقوتابیەکان لەئارادا نیە. س���ەرۆکی ئەنجومەن���ی خەسارناس���ی کۆمەاڵیەت���ی ئێ���ران پێیوای���ە ئام���اری تووش���بوونی قوتابی���ان بەدی���اردەی ئاڵودەبوون بە مادە هۆشبەرەكان (ئیعتیاد) دوورن لەراستی و دەشڵێ "لەو باوەڕەین کە رێژەی بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر لەقوتابخانەکان گەلێک زیاترە لەچاو ئەو ئاماران���ەی خراونەت���ەڕوو .ئ���ەم ئامارانە رووكەش���ین و دەبن���ە هۆی چاوپۆش���ی و بەالرێدابردن���ی بابەت���ی ئاڵودەب���وون ل���ە قوتابخانەکان���دا ،ح���ەق وای���ە ب���ەرەو راستیەکان هەنگاو هەڵێنین". دژ راگەیەن���دراوەکان ئام���ارە بەیەک���ن ،بۆ نموونە کاتێک کە دەس���تەی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆش���بەرەکان، تەمەن���ی ئاڵوودەبووان بە ١٠تا ١١س���اڵ ب���ەراورد دەکات ،مان���ای وایە کە تەمەنی تووشبوان لەدابەزین دایە ،واتە گەیشتۆتە ئاس���تی تەمەن���ی قوتابی���ان .گەنجێ���ک کە لەسەرش���ەقام دەس���ت و پەنج���ە لەگەڵ ئیعتی���اد نەرم دەکات ،هەم���ان ئەو تاکەیە ک���ە لەقوتابخان���ە س���ەرگەرمی خوێندنە، لێ���رەدا دوو گریمانە دێنە ئ���ارا ،یان مادە هۆش���بەرەکان لەقوتابخان���ەکان بەس���ەر قوتابیاندا داب���ەش دەکرێن ،یان ئەوەتا لە قوتابخانەوە هەناردەی دەرەوە دەکرێ. وەزارەتی پەروەردە لە مێژە دانی بە مەترسی دیاردەی ئاڵودەبووندا ناوە بەرپرس���ێکی وەزارەت���ی پ���ەروەردە وێڕای ئاماژە دان بەپرسی ئامار و دۆخی ئاڵوودەب���وون ل���ە قوتابخانەکان���دا دەڵێ
28ژمار ه 2016/1/16 307
ئامارەكان دەریدەخەن مادە هۆشبەرەكان یا لە قوتابخانەكاندا بەسەر قوتابیاندا دابەش دەكرێن، یان لەوێوە هەناردەی دەرەوە دەكرێن! "وێڕای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە دانی بەم دیارەیەدا ناوە ،ئەوەشمان لەبەرچاو بێ ،ک���ە زۆربەی ئامارە پەیوەندیدارەكان دوورن لەراستی و نابێ بکرێنە بنەما" .ئەم بەرپرس���ەی وەزارەتی پەروەردە دەشڵێ "ناتوانی���ن ئینکاری ئ���ەم دیاردەیە بکەین، بەاڵم بەهۆکاری تەکنیکیش دەستەواژەی ئاڵودەبوون لەم بارەوە بەش���یاو نازانین". هەروەه���ا دەڵێ "ناتوانین قبوڵی بکەین کە قوتابی ئاڵوودەبوو هەبێ ،قوتابیەکان الی وەزارەت پ���ەروەردە ئەمانەت���ن"" .س���ەید حەمی���د س���یرامی" راوێژکاری دەس���تەی بەرەنگاربوون���ەوەی مادە هۆش���بەرەکان ل���ەم ب���ارەوە دەڵ���ێ "ئێمە رامان لەس���ەر بابەتی ئاڵودەبوون لە ئاستی قوتابیەکاندا نییە ،ب���ەاڵم ئ���ەم بۆچوونەش ک���ە گوایە قوتابیەکان لەقوتابخانەوە تووشی دەبن، ل���ەزاری هی���چ کەس���ێکەوە باڵونابیتەوە. بەپێی لێکۆڵین���ەوەکان %٣٣ی قوتابیەکان یەکێ���ک لەئەندامان���ی بنەماڵەکانی���ان جگەرەکێش���ن ،بەش���ێكی دیکە ئەندام یان ئەندامان���ی بنەماڵەکانی���ان موعتادی مادە هۆش���بەرەكانن ،رێژەیەکیش���یان هاوڕێی تووش���بوویان هەیە .ئەم���ش بەدڵنیاییەوە کاردەکاتە سەر قوتابیان". مامۆس���تایان توانای پێویس���تیان بۆ هۆشیارکردنەوەی قوتابیان نییە کارناس���انی ئەنجومەنی خەسارناس���ی کۆمەاڵیەتی وێڕای دانپێدانان بەم دیاردەیە و میکانیزمەکان���ی بەرەنگاربوون���ەوە و پێشگرتن بەپەرەسەندنی لەناو قوتابیاندا، پێیانوای���ە ئەمە بابەتێک���ی جیدییە و باس ل���ەوە دەکەن ،کە لەس���ااڵنی راب���ردوودا پێش���نیاری ئەوەی���ان داوە ،ک���ە کۆمەڵێك خولی فێرکاری و راهێنان بۆ مامۆستایان بکرێت���ەوە ،تا وەک پێویس���ت هوش���یاری و زانی���اری ب���دەن بەقوتابی���ان .هەروەها پێداگ���ر بوون���ە لەس���ەر ئ���ەوەی بابەت���ی
فێ���رکاری کتێبە مەنهەجی���ەكان میتۆدی فێ���رکاری بەگوێ���رەی پێویس���ت وەاڵمگۆ نی���ن ،قوتابیەکانیش تەنه���ا وەک البردنی ئەرکی سەرش���انی خۆی���ان لێی دەڕوانن. باس لەوەش دەکەن ،کە دابەزینی تەمەنی تووشبوان کارەساتە و مامۆستاکان لەم بارەوە ئەزموونێکی شکس���تخواردوویان هەیە. هۆکارەکان���ی زیادبوون���ی رێ���ژەی ئاڵودەبوون بە مادەی هۆشبەر "کیای���ی" بەرپرس���ێکی وەزارەت���ی پ���ەروەردە لەمب���ارەوە رای وای���ە ،ک���ە کۆمەڵێک هۆکاری دەروونی هەن ،لەوانە: تایبەتمەن���دی تاکەکەس���ی و کەس���ایەتی،
كـۆمـەاڵیـەتی
هۆکاری کۆمەاڵیەت���ی پەیوەندیدار ،وەك مەحرومی���ەت و ژینگەی ژیان���ی تاکەکان و هەروەه���ا فاکتەری کەلتوری ،بەتایبەت پەرەس���ەندنی ف���ەزای مەج���ازی لەژیانی گەنجەکان رۆڵی کاریگەریان هەیە .ئەمڕۆ ئامارەکان باس لەرێژەی %٨ی تووشبوان لەقوتابخانەکاندا دەکەن .بەپێی راپۆرتێکی "ئیسنا" یەکێك لەپەرۆشی و نیگەرانیەکانی کارناس���ان و ش���ارەزایانی کاروب���اری کۆمەاڵیەت���ی لەئێس���تادا ،گۆڕین���ی خوی بەکارهێننای مادەهۆشبەرەکانە ،دەوترێ پتر لە %٣٠ی تووشبوان بەمادەی هۆشبەر، مادەی هۆشبەری دەس���تكرد بەکاردێنن. نیگەرانیەکی گەورەتر لەئێس���تادا ئەوەیە،
ك���ە بەکارهێن���ان و گواس���تنەوەی مادەی هۆش���بەری دەس���تكرد ئاس���انە ،ئێستادا هەم���وو ش���ارەزایان ل���ەوە نیگەرانن ،کە مادەی هۆش���بەری دەس���تكرد بەئاسانی لەجانتای قوتابیان جێی دەبێتەوە و بۆن و دووکەڵیش���ی نیی���ە ،بەکارهێن���ای زۆر دژوار نییە و دەکرێ لەحەبێكی سادەوە دەست پێبکات. ش���ارەزایان پێی���ان وای���ە لەئێس���تادا و لەوەه���ا هەلومەرجێک���دا هەڵەیەک���ی کوش���ندەیە کە بەرپرسان بەدانی ئاماری هەڵ���ە و ناڕاس���ت خۆیان فری���و بدەن و پرس���ێکی وا گ���ەورە و و گ���ران بەالرێدا ب���ەرن .ئەگ���ەر وەزارەت���ی پ���ەروەردەی
ئێ���ران لەگەڵ ئ���ەم حەقیقەت���ە رووبەروو ببێتەوە ،مانای وایە جەوهەری پەروەردە لەبیرکراوە و لەئەنجامدا لەگەڵ کیشەیەکی گەورەت���ر ب���ەرەوڕوو دەبێت���ەوە .وات���ا هەاڵتن ل���ەم حەقیقەتە نابێتە چارەس���ەر، گەش���بینی و چاوپۆش���یکردنیش لێ���ی دەبێتە هۆی قووڵتربوونەوەی کێش���ەکە. دەب���ێ دان ب���ەو راستیەش���دا بنرێ���ت ،کە پ���ەروەردە و بنەماڵە لێکجی���ا نین ،بەڵکو دوو بابەتی تێکچڕژاون و دەبێ هەس���ت بە بەرپرس���ایەتی بکرێت .ئەگەر دیاردەی ئاڵودەب���وون لەپ���ەروەردەوە دەس���ت پێن���ەکات ،بێ گومان بەهۆی پەروەردەوە بەهێزتر و گشتگیرتر دەبێ.
ژمار ه 307
2016/1/16
29
كـۆمـەاڵیـەتی
دادپەروەریی لە ئیسالمدا
محەمەد مال قادر
الی خەڵ���ك زۆر ب���اس لەدادپ���ەروەری دەكرێ���ت ،چونك���ە پەیوەندی بەژیانی گش���تی خەڵك���ەوە هەی���ە ،چ ژیان���ی كۆمەاڵیەت���ی ،یان ژیانی سیاس���ی و ئابووریی بێت .بۆیە خوای میهرەبان لەزۆر جێگای قورئان داكۆكی لە داد (عدل) كردووە .بۆ وێنە لەس���وڕەتی (النحل - )90دەفەرموێ "ان الله یامر بالعدل واالحسان وإیتائی ذی القربی وینهی عن الفحشاء والمنكر
30ژمار ه 2016/1/16 307
والبغي یعظكم لعلكم تذكرون". لەش���رۆڤەی ئ���ەم ئایەتە پی���رۆزەدا ،خوای گەورە فەرمان بەداد دەكات ،واتە دادپەروەری ئەركێك���ی زۆر گەورەیە و زۆر ش���تی پیس و خ���راپ ب���ەالوە دەن���ێ و م���رۆڤ رازی دەبێ و سوپاس���گوزاری خ���وادەكات ،خ���وداش لەفەرمانب���ەردارەكان رازی دەب���ێ .ئەگەرن���ا توش���ی كاری خ���راپ دەبن و خ���وا لەدونیا و قیامەت تۆڵەیان لێدەكاتەوە. (االحسان) واتە چاكەكردن و چاكەگەیاندن، چاكەكردن بەزمان دەبێ ،واتە فەرمانی چاكە ب���دات ،یان قس���ەی چاك ب���كات .ئەگ���ەر ئەو كەس���ە دەوڵەمەن���د بوو ،خێ���ر و چاكە لەگەڵ خەڵكی بكات. هەروەها "إیتائي ذی القربی" واتە هاوكاری خزم و كەسوكاری نزیكەكانت بكە و سەردانیان بك���ە و لەهەواڵی���ان پرس���یار بك���ە ،چونك���ە لەوانەی���ە پێویس���تیان بەهاوكاری ت���ۆ هەبێ، النیك���ەم دەڵێن قس���ەی خۆش لەبەهەش���تێوە هات���ووە .ئەوان���ە هەندێك فەرمان���ی ئەرێنی و ئیجابی ب���وون .دوای ئەوە خ���وا دەفەرموێت "وینهی عن الفحش���اء والمنكر" واتە ئاگادارمان دەكاتەوە كە لەگوناهە گەورەكان دوور بین و نەهی لێبكەین .هەروەها هۆشداریمان دەداتێ
ل���ەكارە ناش���یرینەكانی ت���ر ،كە ب���ۆ ناوبانگی مرۆڤ باش نین" .البغي" واتە دەس���تدرێژی و زۆرداری و غ���ەدر و زوڵمكردن لەخەڵك ،جا بەهەر ش���ێوەیەك بێت .پاش���انیش دەفەرموێ ئامۆژگاریت���ان دەكات ،ب���ۆ ئەوەی���ە هۆش���یار ببنەوە و پەند لەم ئامۆژگاریانە وەربگرن. لەقورئانی پیرۆز لەزۆر شوێنی تردا باسی دادپەروەری���ی كراوە .وەك دەفەرموێ "كونوا قوامین لله شهداء بالقسط وال یجرمنكم شنئان ق���وم علی أال تعدلوا اعدلوا ه���و اقرب للتقوی، واتق���وا الله ان الله خبیر بم���ا تعملون" (المائدە – )8 لێ���رەدا دەفەرم���وێ ئێ���وە لەجیات���ی خ���وا كاربك���ەن و دەس���ەاڵتی خۆت���ان بەكاربهێن���ن لەرێ���گای خودا ،هەروەها ش���اهێد بن بەداد و عەدالەت ،واتە لەپێناوی خوا راس���ت و رەوان شاهێدی بدەن و خواروخێچی تێدا نەبێ. بۆ وێنە مەس���یحیەك و موس���ڵمانێك هاتنە التان ،یان كورد و عەرەبێك هاتنەالتان ،تۆش كوردێكی موسڵمان بوویت ،دەبێت بەعەدالەت فەرمانەكە بدەیت و گوێ بەوە نەدەیت لەسەر چ ئاینێ���ك و نەتەوەیەك���ە ،ی���ا یەكێ���ك خزمت ب���وو ئەوی ت���ر بیانی ب���وو ،بەهەمان ش���ێوە رەفت���ار بك���ەن ،لێرەدا خوای م���ەزن بەجوانی
كـۆمـەاڵیـەتی
مەسەلەكان روون دەكاتەوە! ئینج���ا ب���ەرای من ئ���ەو دوو ئایەتە پیرۆزە بەجوان���ی ش���رۆڤەی دادی ك���ردووە ،ب���ەاڵم عەدال���ەت لەعالەم���ی ئیس�ل�امیدا ه���ەر ن���اوە دەگوترێ ،زۆر بەكەمی كاری پێدەكرێ .بۆیە سەدەیەك لەوە پێش شاعیرێكی كورد بەناوی (ئەحمەد موختاری جاف) بە مشێوەیە لەدێرە شیعرێكدا دەڵێ: حەق و عەدالەت بێ مانایە و درۆ بو سیاسەت ئەم قسە كەوتۆتە سەر لێوانەوە ئەگەر راستە بۆ چی مندااڵنی كورد وێڵ و سەرگەردان بسوڕێنەوە بەسەر كێوانەوە ك���ورد وەك نەتەوەیەك���ی مەزڵ���وم، بەدەس���ت داگیركەرانی���ەوە هیچ كات بەش���ی لەدادپەروەریی���دا نەب���ووە ،خاكەك���ەی دابەش���كراوەتە س���ەر چ���وار دەوڵەت���ی بەناو ئیس�ل�امی وەك عێ���راق و س���وریا و توركی���ا و ئێ���ران ،لەس���ەرەتاییترین مافەكان���ی مرۆڤ بێبەش كراون ،كە دەبێ مرۆڤ بەزمانی خۆی بخوێنێ و بنوسێ و قسە بكات و لەدەسەاڵت یەكس���ان بێ .كوا ك���ورد چ مافێكی نەتەوەیی پێدراوە؟ لەمێ���ژووی ئیس�ل�امدا لەس���ەردەمی پێغەمبەرم���ان محەم���ەدەوە (د.خ) ،ك���ە كۆچی ك���رد ب���ۆ مەدین���ە ،پێغەمب���ەر خ���ۆی حوكمی دەك���رد و دەس���ەاڵتدار بوو ،توان���ی عەدالەت بكات .هەروەها لەسەردەمی چوار خەلیفەكانی راشدین وەك ئەبوبەكر و عومەر و عوسمان و عەلی رەزای خوایان لێبێت ،بەاڵم لەكۆتاییدا لەنێو ئەوانیش كێشە پەیدا بوو ،بەس بەراستی لەس���ەردەمی خەالفەتی عەباسی و ئەمەوی و س���وڵتانەكانی تردا بەهیچ شێوەیەك عەدالەت خۆی نەنواندووە. ب���ەاڵم ئایا ئەم چ���وار دەوڵەتە ئیس�ل�امییە ب���ۆ ك���ورد وەك نەت���ەوە چی���ان ك���ردووە؟ جگەلە ئەنف���ال و كیمیاباران و كۆمەڵكوژی و بێسەروش���وێنكرنی ه���ەزاران؟! هەرچی پێیان كراب���ی كردوویان���ە .ئەگ���ەر بارودۆخی كورد لەباش���ووری كوردس���تان بەم جۆرە بووبێت، لەس���ێ پارچەكەی تریش هەروەك كورد لەو واڵتەدا نەب���ێ و بێدەنگیان ك���ردوون .كەواتە ش���اعیری م���ەزن ئەحم���ەد موخت���اری جاف راستی كردووە. ل���ەو بابەتە قس���ەم زۆرە ،بەاڵم جارێ هەر ئەوەن���دە ب���ێ و زاڵمەكانی���ش حەواڵەی دادی خواد بن .ئەوە بەچاوی خۆمان دەبینین چیان لێ بەسەرهاتووە ،لەخودا دەپاڕێمەوە هەموو دەس���ەاڵتدارانی ناعادیل وەك سەدام و شای ئێرانیان لێ بەسەر بێت.
کەلتووری ناتوندوتیژیی
ئەمانە هۆكاری توندوتیژین
شەنگە هاوار كاكەیی* ب���ە كارهێنان���ی م���اددە هۆش���بەرەكان و جگ���ەرە كێش���ان و م���اددە كحولی���ەكان، هۆكارەكانی پەنابردنە بەر توندوتیژین. ئەمانە هۆكاری كوشتنی مرۆڤن ،كە ناخی مرۆڤ ئاڵودەی دەبێت ،دووچاری زیانی ماددی و مەعنەوی و تەندروس���تی دەكاتەوە .پێویس���تە سەرەتا بەخەڵك بناسێنرێن، كە بەكارهێنانیان مرۆڤ بەرەو چ ئاقارێك دەبات. كەناڵەكانی راگەیاندن ،دەتوانن رۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبێت .بەخەڵك بڵێن ،كە بەركاهێنانی ئەمانە كۆمەڵگا لەرەوتی خۆی دەردەچوێنێت و بەرەو ئاقاری ترسناكی دەبات .دەبێت خەڵك فێربكرێت ،كە بەكارهێنانی هەموو ئەوانە ناچێتـە خانەی ئازادی تاكەكەس ،چونكە زۆر لەو كەس���انەی كە دوای ئەنجامدانی توندوتیژی ،دەدوێنرێن، دەڵێ���ن ،ئێم���ە ئازادین چ���ی بەكاردێنین .دەبێ هەركەس بزانێت ئ���ازادی رەها بوونی نیە ،س���نووری ئازادی هەر كەسێكیش لەو شوێنە كۆتایی دێت ،كە سنووری ئازادی ئەوانی دیكە دەست پێدەكات. هەروەها كەرتی تەندروستی پێویستە ئەركی خۆی بە دابەشكردن و باڵوكردنەوەی رێنمایی ،زیانەكانی ئەو ماددانە ،لەرووی تەندروس���تییە وە بەشێوەی زانستی بخاتە بەرچاوی خەڵك. بەش���ێك ل���ەو پیاوان���ە ،یان ئەو كەس���انەی ك���ە پەنا دەبەن���ە بەر لێدان���ی ئافرەت، ئاڵودەبووی ماددە هۆش���بەرەكان و بەكارب���ەری خواردنەوەی كحولین .رێژەیەكیش لەو خێزانانەی هەڵوەش���اونەتەوە ،هۆكارەكەی ئاڵودەبوونی س���ەرۆكی خێزان بووە بە ماددەی هۆشبەر. زۆرل���ەو ژنان���ەی رووب���ەڕووی توندوتی���ژی دەبن���ەوە داواكارن خێزانەكانی���ان هەڵوەش���ێتەوە ،باری ئابووریی خێزانەكەیان خراپە ،چونكە پیاوەكانیان جگەرەكێش یان ئاڵودەبووی ماددەی كحولین. بیان���وی ژن ل���ەم كاتان���ەدا ئەوەیە ،كە وێڕای ئ���ەوەی دۆخ���ی ئابوورییان خراپە، ب���ەاڵم پیاوەكانی���ان پارەیەك���ی زۆر ب���ۆ كڕینی ئ���ەو ماددان���ە بەه���ەدەر دەدەن ،كە س���ەرەڕای خەرجییەكان���ی ،زیانێكی زۆریش لە رووی تەندروس���تیەوە بەو كەس���ە دەگەیەنن ،هەروەك كاریگەری خراپیش���ی لەس���ەر الیەن���ی كۆمەاڵیەتی و پەیوەندیە كۆمەاڵیەتیەكانی دروست دەكات ،بەتایبەت لە چوارچێوەی خێزانەكەی خۆیدا. ئەگەر بتەوێ خێزانێكی دڵخۆش و تەندروس���تت هەبێت ،پێویستە لەبەركارهێنانی هەموو ئەو ماددانە دووربكەویتەوە. * بەڕێوەبەری پالندانان و ئامار لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان
2015/12/12 307 2016/1/16 ژمار ه303 ژمار ه
31
كـۆمـەاڵیەتی ــ تەندروستی /ئا :ساڵحی مام عەلی
قاوە لە نەخۆشی دڵ و شەكرە دەتپارێزێ
گۆشتی سور توشی جەڵتەی مێشكت دەكات
بە پێی توێژینەوەیەكی ئەمریكی ،كە لەسەر 90هەزار و 317 ك����ەس ئەنجامدراوە ،دەركەوت����ووە ئەو كەس����انەی رۆژانە قاوە دەخۆنەوە ،ئەگەری توش����بوونیان بەنەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە زۆر كەمترە بەبەراورد بەو كەسانەی قاوە ناخۆنەوە . "ئەریكا لوتفیلد" پسپۆر لەنەخۆشیەكانی شێرپەنجە لەپەیمانگای "رۆكفی����ل"ی ئەمریكی لەوب����ارەوە دەڵێ "ق����اوە كۆمەڵێك مادەی تێدای����ە ،ك����ە یارمەت����ی جەس����تەی م����رۆڤ دەدەن تەندروس����ت بمێنێت����ەوە ،لەوان����ە فینولین و پۆتاس����یۆم و كافای����ن ،كە هەموو ئەمانە تەندروس����تی مرۆڤ لەتوش����بوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و جەڵتەی دڵ دەپارێزن.
ل����ە توێژینەوەیەك����دا كە لە ئەڵمانیا لەس����ەر 11ه����ەزار كەس ئەنجامدراوە ،دەركەوتووە خواردنی گۆش����تی سور دەبێتە هۆی توش����بوون بە جەڵتەی مێش����ك و ئەگەری توش����بوون بەرێژەی %47زیاد دەكات. توێژەران دەڵێن هۆكاری ئەم ترس����یە ئەوەیە ،گۆش����تی سور دەبێت����ە هۆی گیرانی ئ����ەو دەمارانەی خوێن بۆ مێش����ك دەبەن، یاخود تەس����كبوونەوەی دەم����ارەكان بەهۆی چەوری و پڕۆتینی گۆش����تی سور ،بەمەش كەسەكە توش����ی جەڵتەی مێشك دەبێت، سااڵنە چەندین كەس بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن. هەروەه����ا روونی����ان كردۆتەوە تەنها گۆش����تی س����ور ئەو كارە دەكات ،هەریەك لەگۆش����تی مریش����ك و پرۆتینەكان����ی تر ئەوە مەترس����یە دروس����ت ناك����ەن .ل����ەوەش خراپت����ر خواردنی ئەو گۆشتە سورانەیە ،كە لەقوتونراون ،وەكو نەقانق (سۆسیج) و گۆشتی بەراز.
ڤیتامینە هەرە گرنگەكان بۆ منداڵ
32ژمار ه 2016/1/16 307
كـۆمـەاڵیـەتی ــ تەندروستی
منداڵبوون ئافرەت لە پیربوون دەپارێزێت
لەكاتی هەاڵمەت وەزرش بكەین یا پشوو بدەین؟
لەدوای���ن توێژینەوەكەدا لە كەنەدا ئەنجامدراوە ،دەركەوتووە ئەو ئافرەتانەی منداڵی زۆریان دەبێت زۆرتر بەگەنجی دەمێنەوە و درەنگتر پیر دەبن ،بەبەراورد بە ئافرەتانی تر. توێژەران دەڵێن هۆكارەكەی ئەوەیە ،پرۆس���ەی منداڵبوون و سكپریی وادەكات ئەنزیمیك بڕژێت كە ناسراوە بە (تلومێر) ،ئەو ئەنزیمە پیری دوادەخات و خانەكانی لەش بەگەنجی دەهێڵێتەوە، بۆی���ە ئافرەت���ان هەرچەند منداڵ���ی زیاتریان ببێ���ت ،رێژەی ئەو ئەنزیمە لەلەش���دا زیاتر دەبێت .هەروەها ئەنزیمی ئەس���ترۆجین كە لەكاتی سكپرییدا جەستە دەریدەدات ،دەبێتە هۆی نەهێشتنی پیربوونی خانەكانی لەش و دژایەتی پیری دەكات ،بۆیە ئافرەت هەرچەند منداڵی زیاتری ببێت ،هەروەك خۆی گەنج دەمێنێتەوە و درەنگتر پیردەبێت.
هەندێك كەس بڕوایان وایە كە لەكاتی توش����بوون بەنەخۆشی هەاڵمەت و تەنانەت جۆرەكانی تریش ،وەرزش باش����ە و دەبێتە هۆكاری زوو چاكبوونەوە .هەندێكی تریش پێیانوایە دەبێ پشوو بدەی����ت و وەرزش نەك����ەی ،تا ئەو كاتەی ب����اش دەبیت .كام لەم بۆچوونانە راسنت؟ ل����ەروی پزیش����كیەوە هەردووكی����ان راس����تن .ئەو كەس����انەی س����ەرمایەكی كەمیان دەبێت و هێشتا بەتوانان ،دەتوانن وەرزش بك����ەن ،بەاڵم ئەگەر نەخۆش����یەكەیان قورس بوو ،وەك هەاڵمەت و هەوكردن����ی س����نگ و كۆك����ە و بەرزبوونەوەی پل����ەی گەرمی، ئەوا پێویس����تە پش����وو بدەن ،تا ئەو كاتەی چاك دەبنەوە ،چونكە جەس����تە لەو كاتانەدا خەریكی دروستكردنی بەرگریە بۆ لەش و لەناوبردنی میكرۆبەكانە ،ناكرێت فشاری زیاتری بخەیتەسەر و ئەركی گرانتر بكەی.
.1ڤیتامی����ن :Aب����ۆ پێكهاتەی ددان و ئێس����ك و چ����اوەكان گرنگە و بەرگ����ری بەهێ����ز دەكات .ئەم ڤیتامینەش گێزەر و پەتاتە و ماس����ت و سپێناخ و هێلكەدا هەیە. .2ڤیتامین :Dقەرەبووی كالس����یۆم دەكاتەوە و بەسودە بۆ مێشك، لەكاتی بەركەوتنی تیشكی خۆی بە جەستەی مرۆڤ دروست دەبێت. .3ڤیتامین :Cبەس����ودە بۆبەهێزكردنی بەرگری لەش و چاكبوون����ەوەی برینەكان ،ئەمەش����یان ل����ە لیم����ۆ و پرتەق����اڵ و می����وەكان و س����ەوزەكان و ماسی و مریشك و گۆشتی سپیدا هەیە. .4ڤیتامین :Eبۆ دروس����تبوون و تۆكمەبوونی ماسولكەكان باشە، لەنان و نۆك و پەتاتەشدا هەیە.
ژمار ه 307
2016/1/16
33
كـۆمـەاڵیـەتی ــ تەندروستی
هۆشیاریی تەندروستیی
هەفتانە د.ع لەپزێڕین دەینوسێت
كارەساتی هەڵەس سۆنار
بەڕێ����ز ،ئ����ەو خو ێن����ە ر ی گرنگ����ە ،زۆر باش زۆر ت����ەوەرە بیخوێنەوە تا خۆت لەپزیش����كی ن����ەزان و مەالی نەزان بپارێزی ،چونكە ئەو دووانە تەندروستیت تێكدەدەن و لە دین دەرتدەكەن! ألمتم پێغەمب����ەری خ����وا (د.خ) فەرموویەتی "إمنا ُ بعثت َ م��كارم األخ�لاق" ،واتاك����ەی ئەوەیە رەوش����ت و ئەخالق لەهەم����وو ش����تێك گرنگت����رە ،ه����ەر میللەتێ����ك ئەخالقی نەبێ ،دەستی لێبشوو ،لەپاشكۆی میللەتان دەیبینیەوە، لەدوایشدا لەناودەچێ. ئەمڕۆكە بەش����ێكی میللەتی ئێمە لەهەموو ئەخالقێك دەرچ����ووە ،ب����ۆ نمون����ە ،كچان بەتاكس����ی ی����ان بەهەر ئۆتۆمبێلێك بێت دەچنە دەرەوە بۆ خوێندن یان بۆ هەر ش����وێنكی تر پەیوەندی لەگەڵ ش����ۆفێرەكە دەبەستن و كچێنی خۆیان لەدەس����ت دەدەن ،لەپێناو پارەیەكی زۆر كەم كە نایدەنە ش����ۆفێرەكە ،تاكو ماكیاژی دەموچاوی پێبكڕن!! یاخود بەو پارە بچنە س����اڵۆن!! ئەی كارەسات ل����ەوە گەورەت����ر هەی����ە؟ لەدەڤ����ەری ی����ەك لەو ش����ارە نزیكانەی هەولێر ،شۆفێرێك لەگەڵ 17قوتابی ناوەندی كاری سێكس����ی ك����ردووە ،ئەو كارەس����اتە كۆمەاڵیەتیە چۆن چارەسەر دەكرێت؟ دێم����ە س����ەر ناوەرۆك����ی بابەتەك����ە (بەكارهێنان����ی س����ۆنار) .كچان فێربوونە هەردەم هاوار دەكەن س����كم دێش����ێ ،مانگ����ی جارێك لەناوەندی مان����گ ،جارێك الی راس����ت جارێكی تر الی چەپ ،دەست بەگریان دەكەن. دایك����ی داماویش دەیباتە پزیش����كی گەڕەكەكە ،ئەویش بێگومان ئامێرێكی داناوە پێی دەگوترێ سۆنار ،لەسەر س����كی كچەكەی دادەنێ ،پێی دەڵێ كیسەی لەهێلكەدان هەی����ە!! خێ����را بیگەێنە بۆ نەش����تەرگەری ئەگینا دەتەقێ و دەم����رێ!! دایكەك����ەش ب����ە نەزانین ،ئەگەر پارەش����ی نەبێ ،بازنۆكەی خۆی بۆ دەفرۆش����ێ بۆ الی پزیش����ك "بەقوربان زوو عەملیاتی بكە" .ئەویش لەخوایەكی دەوێ پارە كۆبكاتەوە ،تاكو قەرزی ش����وقەكەی ،یان خانووە تازەكەی ،ی����ان ئۆتۆمبێلە تازەكەی بداتەوە ،لەئەنجامدا نەش����تەرگەری بێ كەڵك و دەستێوەردانی هێلكەدان و رەشكردنی دوا رۆژی كچەكەی لێدەكەوێتەوە. ئ����ەو كارەس����اتە رۆژان����ە لەبەرچاومان����ە ،ئەگ����ەر
34ژمار ه 2016/1/16 307
وەزارەتی تەندروس����تی كارا هەبێ ،ئەگەر س����ەندیكای پزیش����كانی لێزان و رەوش����تپاك هەب����ن ،بە چ پێوەرێك پزیش����كێكی زۆر س����ادە ،تازە دەرچوو ،ب����ێ زانین ،بێ بڕوانام����ەی پس����پۆری و راهێن����ان ،بۆی هەی����ە ئامێری سۆنار بەكاربهێنێ؟ هەڵەكە لە هەردوو والوەیە: .1نەخۆشەكە زۆر نەزانە .2پزیشكەكە نەزان و بێ غیرەت و بێ رەوشتە .3بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی واڵت بێ سوودە عێراق جاران زۆر پێش����كەوتوو بوو ،لەساڵی 1965 ك����ە ئێم����ە قوتاب����ی كولێ����ژی پزیش����كی بوی����ن لەبەغدا، مامۆس����تاكانمان پرۆفیس����ۆر كەم����ال ئەلس����امەرائی، پرۆفیس����ۆر قەیس كوببە ،پرۆفیسۆر لەمیعە ئەلبەدری، لەب����واری نەخۆش����ی ژن����ان و منداڵب����وون ئامێرێكی����ان ب����ۆ ك����ڕا ،لەژورێ����ك داندارب����وو ،زۆر گ����ەورە ب����وو، لەنەخۆش����خانە كۆماری-بەغدا ،كە ئێمە قوتابی بووین نیشانیان دەداین. ئەو ئامێرە بەیارمەتی ئەندازیار ،فیزیایی فەس����لەجە و پزیش����كان و حكوم����ەت ئیش����ی دەك����رد ،پرۆفیس����ۆر قەیس كوببە بەرپرسی بوو .بەهەرحاڵ كە ئێمە بووینە پزیش����ك لەس����اڵی 1967دەمانزانی س����ۆنار چیە ،ئینجا دوای����ی لەس����اڵی 1970ل����ە (مدین����ە الطب) س����ۆنارێكی پێش����كەوتووی تریان هێنا ،بەندە لەس����اڵی 1971چومە بەریتانیا-لەندەن لەنەخۆشخانەی فێركاری هیمرسمت كە س����ەنتەری فێركاری بوو ،هەموو ئامێرە نوێییەكان ل����ەوێ راهێنانی����ان پێدەك����را .دوای����ی تاقیكردن����ەوەی ق����ورس دەك����را ،بۆمان هەب����وو دەس����تی بكەینێ ،بەاڵم دەستنیش����انكردنی نەخۆش����ییەكان ه����ەر بۆ پزیش����كی تیش����ك و س����ۆنار ب����وو ،ل����ەو س����ااڵنە ب����ۆ بڕوانامەی M.R.CO.Cدەبوای����ە مەش����ق بكەی����ن ب����ۆ س����ۆنار و لەبواری نەخۆشییەكانی ئافرەت تێبگەین. كە لەس����اڵی 1979هاتمەوە هەولێر ،لەگەڵ وەزیری تەندروس����تی هەزار رەحمەتی لێ بێت ش����ەهید (دكتۆر ری����از ئیبراهیم ئەلش����ێخ) گفتوگۆمان كرد ،گوتم دەچمە هەولێ����ر و دەب����ێ س����ۆنارم بدەی����ە ،ب����ۆ ئ����ەوەی ئ����ەو تەكنەلۆژیای����ە لەواڵتم دابمەزرێن����م .زۆر برادەر بووین و رێ����زی لێدەگرتم ،گوتی عەتیە 20ئامێری ()Alokaم لەیابان كڕیووە ،با یەكێكیان بۆ تۆ بێت .من و ئامێرەكە لەنەخۆش����خانەی كۆماری فێركاری هەولێر دامەزراین. تا س����اڵی 1984نزیكەی 5هەزار س����ۆنارم كرد ،لەگەڵ د .س����ەعدی بابلی كە مەشقم پێكرد .هەروەها شەهیدی
دكت����ۆر ن����ازدار بامەڕنیم ن����اردە لەندەن ب����ۆ ماوەی 6 مان����گ راهێنانی ك����رد و هاتەوە ،ئامێرەكەمان تەس����لیم ك����رد و بەدرێژای����ی ئ����ەو س����ااڵنە ت����ا س����اڵی 1990كە پزیش����كی ناوبراو شەهیدكرا ،هەر لەس����ەر سۆنەرەكە بوو لەنەخۆشخانەی رزگاری ،ئەوكاتە رۆژانە بەدەیان نەخۆش����مان دەپش����كنی ،هی����چ پزیش����كێكمان رۆژێ����ك كارەس����اتێكی نەبوو ،وەكو ئەوانەی ئێستا روودەدەن، لەوانە: .1هەڵە لە دەستنیش����انكردنی كیس����ۆڵەی هێلكەدان، ك����ە زۆر ئاس����اییە و نۆرماڵە ،مانگ����ی جارێك هیلكۆكە دەردەچێ ،نەختێك ژان پەیدا دەبێ. .2كیس����ۆڵەی زۆر بێ زەرەر لەسەر گورچیلە هەن، كەچی نەخۆش توش����ی نەشتەرگەری ترسناك دەبێ و گورچیلەكەشی لەكەڵك دەكەوێ. .3بەهەڵ����ە دەستنیش����انكردنی گ����رێ لەجگ����ەر، دەردەك����ەوێ كۆمەڵ����ە خوێنێك����ە هی����چ زەرەری نی����ە، شێرپەنجەش نیە وەك لەبرای من كاك سلێمان روویدا و بەنەشتەرگەری مرد. .4رۆژانە كچان بەهەڵە توشی نەشتەرگەری دەبن، گوایە كیسەی هێلكەدانیان هەیە یان دووگیانە لە(خارج الرح����م) ئەمە راس����ت نی����ە ،چونك����ە لەگ����ەڵ دووگیانی س����ەرەتایی تاكو 12هەفتە هێلكەدان كیسۆكە دروست دەكات ،تاكو هۆرمۆنی پرۆجیس����ترۆن بداتە وێالش����ی كۆرپە .ئەویش لەهەفتەی 14كاری خۆی دەكات .ئینجا كیسۆڵەكە بچووك دەبێتەوە. دوێن����ی كچێك����م ل����ە نەش����تەرگەری رزگار ك����رد، گوتبووی����ان ل����ەدەرەوەی رەح����م دووگیان����ە ،دەب����ێ نەش����تەرگەری بك����رێ! چیرۆك����ی هەڵەی س����ۆنار زۆر زۆرە ،تكایە خۆتان لە س����ۆنار بە دەستی كەسی نەزان بپارێزن. بانگەوازی����ش ب����ۆ وەزارەتی تەندرس����تی كە هەموو پزیش����كانی س����ۆنار و ژن����ان دووب����ارە كۆبكرێنەوە و بخرێنە چاودێری چرۆپڕ و تاقیكردەنەوە ،بزانن كامیان ش����ارەزان و بە كردار نەخۆشییەكانی ژیان و كۆرپەلە دەزانن؟ ئەوەی پۆس����تی بەڕێوەب����ەری وەرگرت واتای ئەوە نییە عیلمی غەیبی هەیە ،هەموویانمان لە تەرازوو دایە، دەزانین بایی چەندیان پێیە و كێشیان چەندە؟ إمنا االمم االخالق ما بقيت فإن هم ذهبت أخالقهم ذهبوا
هـــونـــەری سەرپەرشتیار :ئەحمەد تاریق
تەمەن:
هەموو كات هەوڵ دەدەم تەمەن بم و السایی كەس نەكەمەوە
ژمار ه 307
2016/1/16
35
هونەری
ئایتین:
حەزدەكەم لە فیلمەكاندا رۆڵی كچێكی كوردی گوندیی ببینم چۆن بوو حەزی كاری هونەریت ال دروس����ت ب����وو؟ ه��ون��ەر الی ت��ۆ چی دەگەیەنێت؟ ئایتین :هونەر الی من ژی��ان��ە ،ح��ەز و ئ���ارەزووم���ە ،لەمنداڵییەوە ه��ون��ەر بۆتە خەونێكی گەورەی من بۆ ئەوەی رۆژێك لەرۆژان ئەو خەونە بۆ من بێتەدی ،سوپاس ب��ۆ خ���ودا ئێستا ئ��ەو خ��ەون��ەم هاتەدی. ئینشاڵاڵ بتوانم ئەم حەز و ئارەزووە زیاتر گرنگی پێبدەم و زیاتر خزمەتی هونەری ك��وردی و سینەما بكەم ،چونكە هونەر خوڵقێنەری ژیانە. جگە لەكاری هونەری حەز بە چ كارێكی تر دەكەی؟ ئایتین :ج��گ��ەل��ەك��اری ه��ون��ەری حەزم دەكرد ببم بە پارێزەر ،بەاڵم ئێستا سینەما ژیانی منە. تۆ هەم ئەكتەری هەم دەرهێنەر، لەكامەیاندا خۆت بەسەركەوتووتر دەبینی؟ ئ���ای���ت���ی���ن :ل�����ەه�����ەردووك�����ی�����ان خ���ۆم بەسەركەوتوو دەزانم ،چونكە هەردووكیان خزمەت بە هونەری كوردی دەكەن. ل��ە سینەمادا چ ئاواتێكت هەیە هەوڵی بەدیهێنانی بدەی؟ ئ��ای��ت��ی��ن :ئ���اوات���ی م���ن ئ���ەوەی���ە ژیانی كۆمەڵگای خ��ۆم بكەم ب��ە فیلمێكی باش ل��ەه��ەم��وو ج��ی��ه��ان ب�ڵاوب��ێ��ت��ەوە ،هەموو جیهان سینەمای كوردی ببینن ،تاكو بزانن سینەمای كوردی هەیە .ئاواتی من ئەوەیە بەشێوەیەكی س��ەرك��ەوت��ووان��ە خزمەتی سینەمای كوردی بكەم. تۆ تەنها گرنگی بە سینەما دەدەی یاخود بەشداری دراماشت كردوە؟ ئایتین :من تەنها عاشقی سینەمام ،بەاڵم بەشداری درامام كردووە و لەگەڵ كاری
36ژمار ه 2016/1/16 307
رێ��ك�لام .تائێستا ب��ەش��داری دوو درامام كردوە ،بەاڵم وەك خۆم حەز دەكەم زیاتر لەسینەما كاربكەم ،باشترە بۆ من ،چونكە سینەما ژیانی منە. ح���ەز دەك����ەی زی��ات��ر چ رۆڵێك بەرجەستە بكەی؟ ئایتین :حەزدەكەم رۆڵی كچێكی كوردی گوندی ببینم. لەهونەردا ئاسودەیت؟ ئایتین :تائێستا ئ���ەوەن���دەی لەهونەر ك��ارم ك��ردوە زۆر ئاسودەم ،ب��ەاڵم كاری
هەم لە كاری نواندن و هەم لە دەرهێناندا خۆم بە سەركەوتوو دەبینم ه��ون��ەری ماندوبوونێكی زۆری دەوێت، یانی زەحمەتی تێدایە ،بەاڵم هەر ئاسودەم، چونكە ئەوە حەز و خەونی منە. سینەمای كوردی چ جیاوازییەكی هەیە لەگەڵ سینەمای واڵتانی دیكە؟ ئایتین :سینەمای كوردی زۆر جیاوازی ه��ەی��ە ل��ەگ��ەڵ س��ی��ن��ەم��ای واڵت��ان��ی دیكە، لەبەرئەوەی سینەمای ك��وردی پشتیوانی نییە ،هیچ گرنگیەكی پێنادرێت .سینەمای ك���وردی ت���ازە ل��ەدای��ك دەب��ێ��ت ،پێویستە زی���ات���ر گ��رن��گ��ی پ��ێ��ب��درێ��ت و خزمەتی ب��ك��رێ��ت .ه���ەروەه���ا س��پ��ۆن��س��ەرێ��ك نییە ب��ۆ پشتگیریكردنی سینەمای ك���وردی، لەبەرئەوەی سینەمای كوردی لەپێشكەوتن دای��ە ،ئەگەر پشگیرییەكی باشی هەبێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە زۆر لەوە زیاتر و باشتر
دەت��وان��ی��ن ب���ەرەو پێشی ببەین و كاری جوانتر بكەین. ب��ری��ارت ن���ەداوە هاوسەرگیریی بكەیت؟ ئ��ای��ت��ی��ن :ل��ەئ��ێ��س��ت��ادا م��ن خ���ۆم ئامادە ن����ەك����ردووە ب���ۆ ه��اوس��ەرگ��ی��ری��ی ،بیرم لێنەكردۆتەوە ،ج��ارێ زووە ،ن��ەوەك لە ه��ون��ەر دوورم���ب���ك���ات���ەوە ،چ��ون��ك��ە كاری هونەری لەكۆمەڵگای ئێمەدا سەختە. م��ەرج��ی ت��ۆ چ��ی دەب��ێ��ت ب��ۆ ئەو كەسەی هاوسەرگیریی لەگەڵ دەكەی؟ ئایتین :مەرجی من ئەوەیە ئەو كەسەی هاوسەرگیریی لەگەڵ دەكەم وەك هاوڕێ بین ،ن��ەوەك وەك ژن و مێرد .هەروەها لەهەموو كارەكان هاوكاری یەكتر بین و پشگیری یەكتر بكەین ،ئەو هاوكارم بێت بۆ ئەوەی بەردەوام بم لەهونەری سینەما. دوای��ی��ن ك���اری ه��ون��ەری��ت كامە بوو؟ ئایتین :فیلمێكی دیكۆمێنتارییە لەسەر ژی��ان��ی پ��ەن��اب��ەران ،ك��ۆت��ای��ی��م ب��ە هەموو كارەكانی هێناوە ،لە دەرهێنانی من و تۆفان ساڵحە. چ قسەیەكت هەیە لەسەر پێگە و رۆڵی ئافرەتان لەبواری هونەریدا؟ ئ��ای��ت��ی��ن :ه���ی���وادارم زی��ات��ر پشتگیری ه����ون����ەرم����ەن����دان ب���ك���رێ���ت ،بەتایبەت ه��ون��ەرم��ەن��دان��ی ئ��اف��رەت ،ه��ەروەه��ا رێز لەهونەر و هونەرمەندان بگیرێت ،لەجیاتی س��ەی��رك��ردن��ی ه��ون��ەری ب��ی��ان��ی ،سەیری هونەری كوردی بكرێت ،هونەری خۆمان خ��ۆش ب��ووێ��ت .ه��ەروەه��ا هونەرمەندان پ��ێ��وی��س��ت��ی��ان ب��ەس��پ��ۆن��س��ەر و پشگیری ه��ەم��ووالی��ەك هەیە ،بۆ ئ��ەوەی هونەری كوردی خۆمان بەهەموو واڵتان بناسێنین.
هونەری
"ئ��ای��ت��ی��ن م��س��ت��ەف��ا" خ��ان��م��ە ئ��ەك��ت��ەر و دەره���ێ���ن���ەری ب���اك���ووری كوردستانە. بەهۆی خۆشەویستی بۆ كاری هونەری ن��وان��دن ،بەتایبەت لە ب��واری سینەمادا، هەم وەك ئەكتەر و هەم وەك مێكاپ و پاشانیش وەك دەرهێنەر لەم بوارەدا ك��اری ك���ردووە .تائێستا وەك ئەكتەر و دەره��ێ��ن��ەر ب��ەش��داری زۆر فیلمی كردووە .لەم دیمانەیەی سڤیلدا باس لە حەز و خولیای خۆی لە بواری هونەریدا دەك��ات و دەڵێت "من عاشقی سینەمام". ئەحمەد تاریق
من تەنها عاشقی سینەمام گەر كاری هونەری نەبایە حەزم دەكرد ببم بە پارێزەر مەرجی شوكردنم ئەوەیە وەك هاوڕێ لەگەڵ یەك بژین نەوەك ژن و مێرد
ژمار ه 307
2016/1/16
37
هونەری
باوكم قوتابخانەیەكی گەورەیە بۆ من و هونەرەكەم
حەزدەكەم گوێ لەهونەری توركی بگرم ئەو گۆرانیبێژانەی شارەزای موزیكن، دەتوانن هونەرەكەیان دەوڵەمەندتر بكەن
38ژمار ه 2016/1/16 307
گۆرانیبێ���ژی الو "تەم���ەن" ،كە ب���ەم دواییان���ە لەرێ���گای چەن���د گۆرانیەك���ەوە ناس���را ،ك���وڕی موزیكژەن���ی ناس���راو "س���ەید ئەحم���ەد رەواندزی"ی���ە ،ئەمەش (س���ەرەڕای ئەوەی كە خۆشی موزیكژەن���ە) تەنان���ەت ل���ە سەرەتاییەكانیش���ی كارە رەنگیداوەت���ەوە ،بەتایب���ەت لەرووی ئاواز و موزیكەوە. تەم���ەن باس ل���ەوە دەكات ك���ە دەیەوێ���ت "تەم���ەن" بێت ن���ەوەك كەس���ی ت���ر ،بۆیەش السایی كەس ناكاتەوە ،دەشڵێت هەرچەندە ئەو حەز بە گۆرانی و موزیكی توركی دەكات ،بەاڵم هیچ مەبەس���تێكی هونەری لەمەدا نیە و نایەوێت ئەم س���تایلە لە هونەرەكەی ئەودا رەنگ بداتەوە. ئەحمەد تاریق
هونەری
تەمەن:
هەموو كات هەوڵ دەدەم تەمەن بم و السایی كەس نەكەمەوە چۆن بوو تێكەل بەدوونیای هونەری گۆرانی گوتن بوویت؟ كێ پاڵپشتی كردی؟ تەمەن :من لەخانەوادەیەكی هونەردۆس����ت لەدایكبوومە ،هەر لەمنداڵییەوە ئەو هەس����تەم بۆ دروس����ت بوو ،باوكیش����م یەكێك بوو لەو كەس����انەی زۆر پاڵپش����تم بوو بۆ ئەوەی ببم بەو تەمەنەی ئێستا. هەس����ت ناكەی����ت هون����ەر ئەركێكی قورس����ە و بارگران����ی دەخات����ە سەرش����انی هونەرمەندان؟ تەمەن :بەڵێ هونەر ئەركێكی قوسە لەسەر هونەرمەندان ،چونكە هەم����وو هونەرمەندێك بەرپرس����یارە لە كاری ب����اش و خراپ لەگەڵ رازیكردنی دڵی جەماوەر ،تاچەند جەماوەرت زۆر بێت ،زیاتر حەز بەو بەرپرسیارە دەكەیت بۆ ئەوەی كاری جوانتر و باشتر بكەیت. هونەرەك����ەت توانیویەت����ی خزمەتی ت����ۆ ب����كات بەهونەرەك����ەت بژی����ت ،یاخود بە پێچەوانەوە تۆ هونەرەكەت بەخێو دەكەی؟ تەم����ەن :ب����ەس م����ن ن����ا ،رەنگ����ە زۆربەی هونەرمەندان گلەیی ئەوە بكەن كە هونەرمەند لەم واڵتە ناتوانێت بە هونەرەكەی بژی. ت����ۆ س����ەرەتای دەركەوتن����ت ب����ە گۆرانییەكی عاش����قانە بوو و باس لەبێوەفایی ئافرەتت كرد ،تۆ بێوەفایت بەرامبەر كراوە؟ تەمەن :ئەگ����ەر جارێك دۆڕانێكی گەورەت بەس����ەرهات لەژی����ان ی����ان لەعیش����ق ،ئ����ەوا هەوڵدانێكە بۆ سەركەوتنی گەورە لەدواتردا، ش����ەرت نیی����ە هونەرمەن����د باس����ی بێوەفای����ی ب����كات لەگۆرانییەكەی دەاللەت لەوە بكات ،كە بێوەفایی بەرامبەر كراوە. كام گۆرانی خۆت بەالوە خۆش����ە ؟ یاخود كامە گۆرانی لەخۆتەوە نزیكە؟ تەمەن :هەم����وو گۆرانییەكانی خۆم خۆش دەوێ����ن ،چونك����ە ب����ە دڵ كارم ك����ردوە ،بەاڵم گۆرانی ( بێ تە نابم) ئەوە زۆر تایبەتە الم. هونەرمەندان لە نوێبوونەوەدان ،تۆ تاچەند توانیوتە خۆت نوێ بكەیتەوە ؟
تەم����ەن :نوێبوون����ەوە ئ����ەوە نیی����ە من بچم هون����ەری واڵتێك����ی ت����ر بێنم����ە نێ����و هونەری خۆم����ەوە ،نوێبوون����ەوە ئەوەی����ە كاربكەی����ت لەس����ەر ئەوەی هون����ەری تایب����ەت بەواڵت و میلەت����ی خ����ۆت ن����وێ بكەیتەوە و ب����ە بەرزی رایبگری����ت ،بۆ ئ����ەوەی هونەری ئێم����ە بچێتە نێ����و واڵتان ،ن����ەوەك هون����ەری واڵت����ان بێتە نێ����و هونەری ئێم����ە ،من هەم����وو كات لەگەڵ نوێبوونەوەدام ،كلیپ ب����ۆ كلیپ هەوڵ دەدەم كاری جوان و سەرنجڕاكێش بكەم. چ����ۆن دەتەوێ����ت لەنێو ئ����ەو زۆر و بۆرییەی گۆرانیبێژە الوەكاندا جیاواز بیت؟ تەم����ەن :هەم����ووكات لەهەوڵ����ی ئ����ەوەدام كارێك بكەم جیاواز بێت ،بەوە دەتوانی خۆت جیابكەیتەوە گۆرانیبێژان����ی دیكە ،من هەموو كات هەوڵ����ی ئ����ەوە دەدەم تەمەن بم و تەقلید نەكەمەوە و نەبمە كسەێكی تر. بۆچ����ی زیات����ر بەس����ینگل گۆران����ی دەكەیت و ئەلبومت نییە؟ تەم����ەن :لەهەم����وو روویەك����ەوە ئەلب����ووم زەرەری زیاترە بۆ هونەرمەند ،نەوەك قازانج، چونكە تائێس����تا كێش����ەی كۆپیكردنمان هەیە، من پێم خۆشە هەموو توانای خۆم لەگۆرانی سینگل سەرف بكەم ،نەوەك لە سیدی. سەید ئەحمەدی باوكت موزیكژەنێكی بەتوانایە ،تاچەند هاوكارتە بۆ كارەكانت؟ تەم����ەن :باوكم هەموو كات قوتابخانەیەكی گەورەی����ە بۆ من و هونەرەك����ەم ،چونكە زۆر ش����تی جوانی لێوە فێربووم ،یەك لەوانە پاكی و راستگۆییە لەكارەكانم ،هەروەها زۆر شتی تریش. بۆ چی زۆر خۆت لەستایلی توركی نزیك دەكەیەوە؟ تەم����ەن :ه����ەر هونەرمەندێ����ك جگ����ە ل����ە هونەری خ����ۆی ،جار جار گوێ لە هونەرێكی تر دەگرێت ،منی����ش وەك حەزێك حەزدەكەم گوێ لەهونەری توركی بگرم ،چونكە ئەوانیش كاری زۆر ج����وان و ب����ە كوالێتی دەكەن ،هەر
حەزێك����ە ،ئەگ����ەر نا هیچ مەبەس����تێكی ترم لە ستایلی توركیدا نیە. كاری هونەریت تازەت چییە؟ تەمەن :ئینش����ائەڵاڵ كاری نوێ����م دەبێت بۆ خزمەت كردنی پێش����مەرگە و كوردس����تان و جەماوەرەكەم. مەرج����ە ئ����ەو كەس����ەی دەبێت����ە گۆرانیبێز شارەزایی لە موزیك هەبێت یاخود النیكەم ئامێرێكی موزیكی بزانێت؟ تەمەن :مەرج نییە ،بەاڵم ئەو هونەرمەندانەی بەئەكادیم����ی كاردەك����ەن و ئامێرێكی موزیك دەزان ،هونەرەكەی����ان دەوڵەمەندت����ر دەك����ەن و دەتوان����ن كار لەس����ەر گۆرانییەكانی خۆیان بكەن و ئاواز و دابەشكردنی بۆ بكەن. گ����ەر گۆرانیبێ����ژ هی����چ ش����تێك لەب����ارەی موزیكەوە نەزانێ����ت دەتوانێت ببێتە گۆرانیبێزێكی سەركەوتوو؟ تەمەن :رەنگە بتوانێت ،بەاڵم بۆ ماوەیەكی ك����ورت بەناوبانگ دەبێت ،دوات����ر ون دەبێت. باشترە بزانێت. ت����ۆ بەر لەوەی گۆرانی گوتن فێری موزی����ك بوویت ،تاچەند موزیك كارئاس����انی لەگۆرانی گوتن بۆ كردووی؟ تەم����ەن :بەڵ����ێ بەدڵنیاییەوە ئ����ەو ئامێرەی كە فێر بووم����ە زۆر هاوكارم بووە بۆ دانانی ئاوازەكان����م ،لەكاتی گۆرانیگوتن و لەزۆربەی پڕۆگرام����ەكان لەگ����ەڵ ئامێرەك����ە هاوش����انی یەكی����ن ،هاوكارم����ە ك����ە بتوان����م كاری جوان نیشان بدەم. بۆخ����ۆت هی����چ ئاوازێك����ت ب����ۆ گۆرانییەكانی خۆت داناوە؟ تەم����ەن :بەڵ����ێ ئ����اوازی گۆران����ی "بۆچی"، یەك����ەم گۆرانی����م بوو ،هەروەه����ا گۆرانی "بێ ئاگا" گۆرانی "خانم" لە ئاوازی خۆم بوون. ح����ەز دەكەی����ت وەك����و گۆرانیبێ����ز بناسرێت یاخود وەك موزیكژەن؟ تەمەن :من ئێستا وەك گۆرانیبێز ناسراوم، دەمەوێت هەر وەك گۆرانیبێژ بناسرێم.
ژمار ه 307
2016/1/16
39
هونەری
تیرۆر لە چاوی سینەماكارانەوە شەڕی سینەما و شەڕی شانۆ لەناو كۆمەڵگادا هێندەی شەڕی تانك و فڕۆكەكان كاریگەری خۆیان لەشەڕی دژ بەتیرۆردا دەبێت
حەیدەر عەبدولڕەحمان
لەماوەی چەند س���اڵی رابردوودا لەگەڵ پەرەسەندنی تەوژمی تیرۆركاری دژ بەهزر و شارس���تانیەت و مرۆڤایەت���ی لەزۆربەی واڵتان���ی جیهان���دا ،وای لەس���ینەماكاران كردووە رووبەڕووی پرس���یارێك ببنەوە، ئەوی���ش ئەوەی���ە ،ئاخ���ۆ ل���ەو هەلومەرجە تراژیدییە پڕ لەتەمومژە رۆڵی سینەما چی دەبێت بۆ ئ���ەوەی لەپاڵ ئامرازەكانی دیكە شوێنی تایبەتی خۆیان هەبێت لەپەردەالدان لەسەر رووی ئەوانەی بازرگانی بەئاینەوە دەك���ەن و لەپاڵ ئەو ئاینەدا نیازە نەگریس و دواكەوتووەكانی خۆیان باڵودەكەنەوە؟ س���ینەماكاران لەهەوڵ���ی ئ���ەوە دادەب���ن بەدەس���ەاڵتی هونەری���ی خۆیان���ەوە، بەرەن���گاری ئ���ەو تەوژمە رەش���ەی تیرۆر ببن���ەوە و لەچەندی���ن گۆش���ەی جیاجی���ادا بەرجەس���تەی تاوان���ە رەش���ەكانی تی���رۆر بكەن ،چونكە دیارە كە س���ینەما هەمیش���ە چەكێك���ی كاریگ���ەر و ئەكتی���ڤ ب���ووە بۆ دژایەتیكردنی ئەو تەوژم���ە ،كە بەچەندین ش���ێواز هەڕەش���ەی ریشەكێش���كردنی
40ژمار ه 2016/1/16 307
ئاش���تی و لەباربردن���ی ئارام���ی و ئازادی لەكۆمەڵگاكان دەكات . چەكی سینەما ل���ەو پێودانگەوە حكومەت���ی ئەو واڵتانە چەن���د ئەوەن���دەی ب���ەدوای دابینكردن���ی ئاس���ایش و هوش���یاركردنەوەی خەڵ���ك و چڕكردنەوەی پۆلیسن ،ئەوەندەش بەتەنگ ئ���ەوەوەن پڕۆگرامێ���ك بۆ بەگەڕخس���تنی س���ینەما دابنێ���ن ،بۆ ئەوەی س���ینەماكاران بەكامێرا ریسوای تیرۆر بكەن و فیستیڤاڵی سینەمایی بۆ سازبكەن. سینەمای كوردی و تیرۆر كوردس���تانیش بەهەموو پارچەكانییەوە ل���ەو هەرێمانەی���ە ك���ە بۆت���ە ئامانج���ی تیرۆرستان و بەچەندین شێواز تیرۆرستان هەوڵ���ی برینداركردن و ش���ێواندنی ئارامی كوردس���تانیان داوە .لەبەرامبەریش���دا كوردستان لەپێناو بەرگریدا خوێنی زۆری رشتووە ،هەمیشە هەوڵی ئەوەی داوە رێ لەو تەوژمە رەشە بگرێ ،بەاڵم ئایا سینەما و ش���انۆی كوردی تا چەند توانییویانە ئەو تراژیدی���ا و مەرگەس���اتانەی رووبەڕووی كوردستان بوونەتەوە ،بەتایبەت لەشەنگال و كۆبان���ی و كۆمەڵك���وژی مەس���یحی و یەزیدی���ەكان و تەقاندن���ەوەی مەزارگ���ە و موزەخان���ەكان و لەناوبردن���ی كولتوور و شوێنەوارە پیرۆزەكان بەهونەریی خۆیان بەرجەستە بكەن؟ لەسینەما و دراما ،لەشانۆ و فۆت���ۆ ،لەش���ێوەكاری و پەیكەرتاش���ی، لەموزیك و گۆرانی و سرود؟ ئەم���ە پرس���یارێكە و رووب���ەڕووی هونەرمەندان���ی ئێم���ە دەبێت���ەوە ،بەتایبەت س���ینەماكاران ،رەنگ���ە ئەوانیش وەك ئێمە دڵی���ان بەئەنجامەك���ەی خ���ۆش نەبێ���ت و نكۆڵی لەوەدا نەكەن ،كە لەئاستی پێویستدا
نەبوونە ،بەاڵم ئەگەر بشپرسین بۆ ؟ ئەوە دیارە ئەوانیش پاساوی خۆیان هەیە ،كە من لێرەدا تیشك دەخەمە سەر هەندێكییان: .1دەس���ەاڵتدارانی ئێم���ە تائێس���تا نەگەیش���توونەتە ئەو باوەڕەی ،كە سینەما چەكێك���ی هون���ەری ئەكتیڤ���ە ب���ۆ ش���ەڕی تی���رۆر و كاریگەری لەس���ەر رای گش���تی دەبێ���ت و بەزمانێكی س���ینەمایی كەش���فی ئەوراق دەكات و دەستنیشانی بیروباوەڕە چەوت���ەكان و هیڵە پیالنگێڕی���ەكان دەكات. بۆیە پشتگیرییكردنی سینەما وەك پێویست نەبووە. .2هەلومەرج���ی ئابووریی كوردس���تان كۆسپێكی گەورەیە لەبەردەم سینەماكاران ب���ۆ ئ���ەوەی ئ���ەو پرۆس���ە س���ینەماییانەی هەیان���ە پراكتیكی بكەن ،لەهەمان كاتیش���دا هەر ئەو هەلومەرجە رێگر بووە لەبەردەم سازكردنی فیستیڤاڵی سینەمایی. .3سینەمای كوردی لەرووی هونەرییەوە ئ���ەو ئام���ادە باش���ییەی نی���ە ،ك���ە بتوانێت لەئانوس���اتی خۆیدا پرۆژە س���ینەماییەكان بەئەنج���ام بگەیەنێ���ت ،بەتایب���ەت لەرووی ستافی هونەرییەوە. .4ئەزموون���ی س���ینەماكارانی ئێم���ە بۆ س���ینەمای جەنگ و س���ینەمای دژ بەتیرۆر ئەزموونێك���ی ئەوت���ۆ نیە ،ك���ە بتوانێت لەو بوارەدا ئەو ئەزموونە بەرجەست بكات. .5ل���ەرووی س���یناریۆ و كارە هونەرییەكان���ەوە س���ینەماكارانی ئێم���ە دەس���ەاڵتێكی دیاریكراوی���ان هەی���ە و پڕكردنەوەی ئەو بۆش���اییە كارێكی ئاسان نی���ە .زۆر جارانی���ش كە خۆم���ان لەقەرەی ئ���ەو جۆرە س���یناریۆ س���ەرپێیانە دەدەین، بەه���ۆی الوازی هونەرمەندان���ی ئێم���ە لەنوس���ینی س���یناریۆدا ،لەزمانی س���ینەما
هونەری
دوور دەكەوینەوە و زێتر پەنا بۆ دروش���م و دیاردەی زەق دەبەین. .6ئاڕاس���تەیەكی دیاریك���راوی ناوەندی ب���ۆ س���ینەما نیە لەالیەن هیچ س���ەنتەرێكی رۆشنبیریی و هونەریی كە خاوەنی نەخشە و پالنێ���ك بێت بۆ س���ینەما و تەلەفزیۆن و دراما و شانۆ ،كە بە چ ئاڕاستەیەك لەپێناو ئامانجێك���ی دیاریك���راودا ئ���ەو كەرەس���تە هونەرییانە بەرجەستە. ئ���ەوەش ك���ە تائێس���تا درام���اكار و س���ینەماكارانی ئێم���ە لەپێودانگ���ی ئ���ەو رووداوان���ەدا بینیوویان���ە و بیس���توویانە لەس���ینەمادا بەرجەس���تەیان ك���ردووە، دەتوانین بەنەبوونی دابنێین ،بەاڵم ئەوەش هەمدیس���ان خاڵی كۆتایی نی���ە و دەكرێت وەزارەتی رۆشنبیریی پالن و بەرنامەیەكی هەبێت بۆ ئاڕاس���تەكردنی س���ینەماكارانی ئێمە و س���ازكردنی فیس���تیڤاڵی سینەمایی لەوەی یەكی ش���وباتی ئەمس���اڵ ئەنجامی دەدات. رۆڵی حكومەت بۆ ش���انۆو س���ینەمای دژ بە تیرۆر چیە؟ پێویستە حكومەت لەو بوارەدا پشتگیریی خۆی هەبێت بۆ س���ینەما و ش���انۆ ،چونكە هەر پش���تگیرییەكی حكومەت بۆ سینەما و شانۆ وەك پش���تیگیرییكردنی پێشمەرگەیە بەچ���ەك ب���ۆ بەرەنگاربوون���ەوەی تیرۆر. ئەوەتا ش���ەڕی زۆربەی ئ���ەو كۆمەڵگایانە لەگەڵ تیرۆردا هەر تەنها ش���ەڕی مەیدانی و ش���ەڕ بەچەك و زرێپۆش و فڕۆكە نیە، بەڵكو ش���ەڕی دەروونی و شەڕی هزریش هێندەی شەڕە س���ەربازییەكان كاریگەرن. لەو حاڵەتانەدا ش���ەڕی س���ینەماو ش���ەڕی ش���انۆ ،لەناو كۆمەڵ���گادا هێندەی ش���ەڕی تانك و فڕۆكەكان كاریگەری خۆیان دەبێت لەشەڕی دژ بەتیرۆر ،بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا و تێگەیشتنیان لەمەترسییەكان و راس���تكردنەوەی چەمكە هەڵ���ەكان ،ئەگەر تیرۆرس���تان بەرێگ���ە فریودەرەكانی���ان لەمێش���كی هەندێك لەتاكەكانی كۆمەڵگایان چاندبێت. تیرۆر لەسینەمای جیهانیدا لەنی���و س���ەدەی راب���وردوودا كۆمپانی���ا س���ینەماییە جیهانیی���ەكان بەرنامەیەك���ی تێروتەس���ەلیان ب���ۆ بەرەنگاربوون���ەوەی تیرۆر ئامادەكردووە و چەندین فیلمی دیار و بەرچاوی���ان ب���ە بودج���ەی زەبەلالحەوە نمایشكردووە ،بۆ ریسواكردنی رێكخراوە تیرۆرس���تییەكان و پیالنە رەش���ەكانیان بۆ
دژایەتیكردنی مرۆڤایەتی. لەدە ساڵی رابردوودا هۆلیۆد رێكخراوی تیرۆرس���تی قاعی���دەی كردۆت���ە ئامانج���ی س���ەرەكی خۆی ،پیش���ی ئەویش سینەمای ئەمریك���ی زووم���ی كامیراكان���ی دەخس���تە س���ەر هەندێك ل���ەو كەس���ایەتیانەی رۆڵی تیرۆركاریی���ان بینی���ووە ،وەك هەندێ���ك لەسەركردە تیرۆریستەكان ،بەاڵم بەگشتی س���ینەمای ئەمریك���ی ل���ەدەوری بنك���ەی س���ەرەكی تی���رۆر (قاعیدە) س���وڕاوەتەوە، بەتایبەت دوای تەقین���ەوە وێرانكارییەكەی 11ی س���یبتیمبەری ،2001لەوانەش فیلمی "فەهرەنهایت 11 /9ی مایكل مۆر" و دەیان فیلمی دیكەی وەك "یۆنایتید 93ی دەرهێنەر بول گرانگراس" و فیلمی "گەمارۆ" و فیلمی "ئایرفۆرس "1ی هاریس���ۆن فۆرد ،كە باس لەرفاندن���ی فڕۆكە تایبەتیەكەی س���ەرۆكی ئەمریكا دەكات لەالیەن تیرۆرستانەوە . دوای هێرشەكانی ئەم دواییەی داعش بۆ فەرەنسا ،ئێستا سینەماكاران بەگڕوتینێكی زۆرەوە هەوڵ���ی ئەوە دەدەن رووداوەكان
دەسەاڵتدارانی ئێمە تائێستا نەگەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی ،كە سینەما چەكێكی هونەری ئەكتیڤە بۆ شەڕی تیرۆر بخەنە توێی س���ینەما .ئەوەت���ا دەرهێنەری فەرەنس���ی "باتیس���ت بابین" دامەزرێنەری هاوبەش بۆ فیلمی دیكۆمێنتی دەڵێت :ئێستا ئێم���ە لەس���ینەمادا ب���ەدوای دەرهاوێش���تە دەروونییەكانی فەرەنسییەكاندا دەگەڕێین، لەوانەش ئەوانەی سانس���ۆریان خس���تۆتە س���ەر خۆیان و خۆی���ان بیب���ەش كردووە لەس���ەربەخۆیی ،بەه���ۆی ئ���ەو تۆقاندنەی تیرۆرستان بۆیانیان دروستكردووە. واش پێدەچێت خواس���تێكی زۆر هەبێت ب���ۆ ئ���ەوەی س���ینەمای فەرەنس���ی روو لەتی���رۆ بكات ،كە ئەمڕۆك���ە بۆتە خەمێكی گ���ەورەی فەرەنس���ییەكان .ئەوەتا هەر لەم ب���وارەدا فەرەنس���ییەكان چەندی���ن فیلمیان بەرهەم هێن���اوە ،لەوان���ەش فیلمی (ئاریك روش���انت) ك���ە باس ل���ەكاری س���یخوری دژ بەتیرۆرس���تان دەكات ،فیلم���ی (م���اد ئین فرەن���س) كە باس لەرۆژنامەنوس���ێك
دەكات،كە چۆن خۆی خستۆتە نێو یەكێك لەرێكخراوە تیرۆرستەكان. هەروا میس���ر ك���ە س���ەردەمانێكی زۆر بۆت���ە س���ەرچاوە ب���ۆ هەندێ���ك لەتەوژمە تون���دڕەوەكان ،واڵتێ���ك ب���ووە هەمیش���ە تیرۆرس���تان رۆڵی خۆیان تی���ادا بینییووە، بۆیە سینەمای میسری دەمێكە كار لەسەر البردنی ماس���كەكان و دەرخس���تنی رووی راس���تەقینە و پ���ەردە پۆش���راوی ئ���ەوان دەكات .ل���ەم ب���وارەدا س���ینەمای میس���ری تژییە لەو ج���ۆرە فیلمانە ،كە هەندێك جار ئەكتەرە ناودارەكانی ئەو واڵتە بەهۆی ئەم فیلمانەوە رووبەرووی هێرش���ی ترسناكی ئ���ەو توندڕەوان���ە بوونەت���ەوە ،لەوان���ەش فیلمی "چارەنووس"ی یوس���ف ش���اهین و فیلمی "تیرۆرس���ت"ی ع���ادل ئیمام و فیلمی "باڵندەكان���ی تاریك���ی" و "خوێن���ی ئاس���ك" وچەندین فیلمی تر. فیلم���ی كۆمێ���دی ب���ۆ ریس���واكردنی تیرۆرستان هەندێ���ك ل���ەو فیلمان���ەی ك���ە چوونەتە چوارچیوەی فیلمی دژ بەتیرۆر ئەو فیلمانەن، كە بەشێوەیەكی كۆمێدی ئەو كەسایەتی و رێكخراوە تیرۆرستانەیان ریسوا كردووە . ئەم ستایلەش وەك پسپۆرە دەروونییەكان دەڵێی���ن :كاردانەوەیەكی ئەكتیڤی دەبێت بۆ دەرخس���تی حەقیقەتی ئەو تیرۆریستانە و ش���كاندنی ئەو س���تراتیژییە تۆقێنەرەی دژ بەكۆمەڵگاكان بەكاریدەهێنن. لەهەم���وو حاڵەتێكیش���دا ئێم���ەش ئەگەر بمانەوێت سینەما بۆ ئەو ئەركە نیشتمانییە تەرخ���ان بكەین ،ئەوە پێویس���تە وەزارەتی رۆش���نبیریی لەچوارچی���وەی ش���ەڕی دژەتی���رۆر ئ���ەو دەس���ەاڵت و توانای���ە بۆ خ���ۆی دابین بكات ،كە بتوانێت لەرێگەیەوە ئەرك���ی هونەری���ی و كولت���ووری خۆی بۆ ئەو ئامانج���ە راپەڕێنێ ،بەتایبەت لەرێگەی رێكخراوە نێو دەوڵەتیەكانەوە ،لەوێش���ەوە دەس���ت بە بەرهەمهێنانی كورتە فیلم بكات و جەخت لەس���ەر س���ازكردنی فیس���تیڤاڵی س���ینەمایی بكات���ەوە ،بەهەماهەنگی لەگەڵ هونەرمەندان���ی كوردس���تانی گ���ەورە ،ب���ۆ گردكردن���ەوەی توانس���تە هونەریی���ەكان لەدەوری خۆی. پێشموایە لەو فیستیڤاالنەدا بەرهەمەكان چڕبكرێنەوە بۆ ئەوەی س���ینەما ناسنامە و زمانی پارێزراو بێت ،ئەگەرنا س���ازكردنی فیس���تیڤاڵ تەنه���ا ب���ۆ ئامانجێك���ی میدیایی ناتوانێت ئامانجەكان بپێكێنێ.
ژمار ه 307
2016/1/16
41
هونەری
نەدا خەریكی نازدارەكەیەتی سڤیل :ئەحمەد تاریق خانم���ە گۆرانیبێ���ژ "ن���ەدا" س���ەرقاڵی گۆرانیەك���ی تازەی���ە بەشێوەزاری بادینی و لەم نزیكانە باڵودەبێتەوە. نەدا كە هەم وەك ئەكتەر و هەم وەك مێكاب كاری كردووە، لەم دواییانەدا رووی لە بواری گۆرانیش كردووە و تا ئێس���تا 3 گۆران���ی باڵوكردۆتەوە ،ك���ە دوایینیان بە ناوی (ئەوین و قەدەر بوو). لەب���ارەی دوای���ن كاری هون���ەری خۆی نەدا بە س���ڤیلی گوت "خەریك���ی گۆرانیەك���ی ت���ازەم ب���ە ن���اوی (گەلەك ن���ازدارە) بە ش���ێوەزاری بادینی ،لە ئاوازی هەڵكەوت زاهیر و تێكستی دیار گەرگەرییە".
42ژمار ه 2016/1/16 307
هونەری
هۆشیار تەنهاترە لە هەمیشە سڤیل: موزیكژەن و گۆرانیبێژی الو "هۆشیار كەریم" ئاشكرای كرد، كە خەریكی گۆرانیەكی تازەیە بە ناوی (تەنهاتر لە هەمیشە). هۆش���یار كە بەرلەوەی گۆرانیبێژ بناسرێت ،وەك موزیكژەن ناسرابوو ،ئێستا سەرقاڵی كارێكی هونەری تازەیە .لەمبارەشەوە ب���ە س���ڤیلی راگەیاند "خەریك���ی گۆرانیەك���م بە ن���اوی (تەنهاتر ل���ە هەمیش���ە) ،لە ئ���اواز و تێكس���تی خۆم و دەرهێنانی كەس���را شوجاعیە" .لەبارەی ناوەرۆكی گۆرانیەكەش گوتی "ئەم گۆرانیەم گوزارش���تە لە ماندوبوون و چاوەڕوانیكردن ،كە بەسەرناچێ و زۆربەشمان پێیەوە گیرۆدەین".
ئادار و عیسا بەرهەمەكانیان وەستاندووە سڤیل :هەژار مەموزینی هەردوو گۆرانیبێژی باكووری كوردس���تان "ئادار" و "عیس���ا" ئاش���كرایان كرد ،كە بەرهەمی هونەرییان ئامادەیە ،بەاڵم لەبەر بارودۆخی كوردستان باڵویناكەنەوە. ئادار و عیس���ا ك���ە دوو گۆرانیبێژی باكووری كوردس���تان و برای یەكتریشن ،ئاشكرایان كرد ،كە بەرهەمی تازەی هونەرییان ئام���ادەی باڵوكردنەوەیە ،ب���ەاڵم لەبەر بارودۆخی كوردس���تان رایانگرتووە. لەمب���ارەوە ئ���ادار یل���دز ب���ۆ س���ڤیل گوت���ی "كەمێك���ە كاری بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكمان تەواوبووە ،بەاڵم لەبەر بارودۆخی باش���وور و باك���وور و خۆرئ���اوای كوردس���تان بڕیارمان داوە جارێ بەرهەمەكانمان باڵونەكەینەوە".
لوبنا:
بۆ كاری هونەری خۆم رووتناكەمەوە سڤیل :شیڤان شێرزاد خانم���ە ئەكت���ەری ئوردون���ی "لوبنا" ب���ە س���ڤیلی راگەیاند ،كە هەرچەن���دە هونەرەكەی خۆی خۆش دەوێت ،ب���ەاڵم ئامادە نیە رۆڵێ���ك قبوڵ بكات ،كە پێچەوانەی دابوونەریتی كۆمەڵگا بێت و گرتەی رووت و وروژێنەری تێدابێت. "لوبن���ا ئەب���ورزق" س���ەرەتاكانی كاری هون���ەری لەبەغ���دا بووە ،تائێس���تاش لەچەندین زنجیرە دراما بەش���داری كردوە و نازناوی ش���اجوانی ئەكتەرانی عەرەبی بۆ ساڵی 2014لەرێگای ئەنتەرنێتەوە بەدەس���تهێناوە لە لێدوانێكدا بۆ س���ڤیل گوتی "هەر رۆڵێ���ك ئەگ���ەر س���نوورەكان نەبەزێنێ���ت و بزانم س���وودی بۆ كۆمەڵگە بەگش���تی دەبێت و پەیامێكی راس���تەقینەی هەبێت ،من پێی رازیم و ئامادەم پێشكەش���ی بكەم ،بەو مەرجەی س���نوری ئاین و دابونەریتی كۆمەگا نەبەزێنێت". لوبنا زیاتر دەڵێت "ئێس���تا چەندین رۆڵی جیاجیام بۆ پێشنیار كراوە و پێیانگوتووم بە نواندنی ئەم رۆاڵنە ناوبانگم لە ئاس���تی واڵتان���ی عەرەبی���دا زیات���ر دەبێ���ت و دەگەم���ە ئاس���تی ئەكتەرە جیهانی���ەكان ،ب���ەاڵم لەبەر ئەوەی دیمەن���ی وروژێنەر و رووتی تێداب���ووە رەتمكردۆت���ەوە ،چونكە من ب���ۆ كاری هونەری خۆم رووتناكەمەوە و كۆمەڵگاشمان ئەوە قبوڵ ناكات".
ژمار ه 307
2016/1/16
43
رەنــگاوڕەنــــگ
ناسا پەتاتە لەسەر مەریخ دەچێنێت!!
گۆڕستانی كەشتیەكان دەكرێتە شوێنێكی گەشتیاری كەنداوی "مالوز بای" دەكەوێتە نزیك واش���نتۆنەوە و بەهۆی بوون���ی پاش���ماوەی 185كەش���تی جەنگ���ی س���ەردەمی جەنگی جیهانی یەكەم ،بە "گۆڕستانی كەشتیەكان" ناودەبرێت. س���اڵی 1917كاتێ���ك ئەمریكا بڕی���اری دا بچێتە پ���اڵ یەكێك لەالیەنەكانی جەنگی جیهانی یەكەم ،لەماوەیەكی كەمدا دەس���تی كرد بە بەرهەمهێنانی بڕێكی ئێجگار زۆر كەشتی سەربازی. ژمارەیەك���ی زۆر لەكەش���تیە بەرهەمهات���ووەكان لەالی���ەن حكومەت���ی ئەوكات���ی ئەمری���كا ،بەه���ۆی خراپ���ی كوالیتیەكەیان پەس���ەند نەك���ران .بۆی���ە فرۆش���تیانە كۆمپانیایەك���ی تایبەت بە هەڵوەش���اندنەوەی كەش���تیەكان .كۆمپانیاك���ەش كەش���تیەكانی گواس���تەوە ئەم كەنداوە .بەاڵم كۆمپانیاك���ەش بە هۆی قەیرانی گەورەی ئابووری س���اڵی 1931لە ئەمریكا ،نەیتوانی دەسكاری كەش���تیەكان بكات ،بۆیە لەم كاتەوە تائێس���تا ئەم ش���وێنە وەك خۆی ماوەتەوە. ئێس���تا ئەمری���كا بەنیازە ئەم كەنداوە بكاتە ش���وێنێكی گەشتیاریی ،بۆ ئەو خەڵكانەی حەزی بینینی بەشێك لە مێژووی ئەم واڵتەیان هەیە.
44ژمار ه 2016/1/16 307
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی "ناسا" بەنیازە پەتاتە لەسەر رووی مەریخ بچێنێت!! ناس���ا لەگ���ەڵ "ناوەن���دی نێودەوڵەت���ی ب���ۆ پەتاتە" س���ەرقاڵی ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەكە لەبارەی توانی���ن و ئەگەرەكانی چاندنی پەتاتە لەس���ەر رووی مەری���خ .یەكێ���ك ل���ە زان���ا بەش���داربووەكانی ئ���ەو پڕۆژەیەش "خۆلیو ڤالدیفیا سیلڤا" دەڵێ "بەرگەهەوا و پلەی گەرمی و جۆری خاك و ئاستی تیشكدانەوە لەسەر مەریخ گونجاون بۆ چاندنی پەتاتە". زانایان لە ناوچەی "ئاریكویبا" جۆرێك خۆڵیان دۆزیوەتەوە ،كە لەرووی پێكهاتەوە هاوشێوەی خۆڵی س���ەر رووی مەریخە 80 ،كیلۆی ئەم خۆڵەی���ان بۆ لێكۆڵینەوە گواس���تۆتەوە تاقیگەكانیان.
رەنــگاوڕەنــــگ
جانێت جاكسۆن دووچاری شێرپەنە نەبووە خانم���ە گۆرانیبێ���ژی رەشپێس���تی ئەمریك���ی "جانی���ت جاكس���ۆن" هەم���وو دەنگۆكان���ی لەب���ارەی تەندروس���تی خۆی���ەوە رەتك���ردەوە و رایگەیاند ،كە ئەو تەندروس���تی باشە و دووچاری شێرپەنجە نەبووە. مانگی رابردوو "جانیت جاكس���ۆن"ی خوشكی ئەستێرەی پۆپ���ی كۆچك���ردووی ئەمریك���ی "مای���كل جاكس���ۆن" وادەی چەن���د ئاهەنگێكی دواخس���ت ،بەهۆی ئەم���ەوە دەنگۆی ئەوە باڵوبوویەوە ،گوایە دووچاری شێرپەنجە بووە. رۆژنام���ەی "زە می���رۆ" لە جانێت���ی گواس���تۆتەوە ،كە ئەو تەندروس���تی باش���ە ،گوتویش���ەتی كە خانەوادەك���ەی بەهۆی باڵوبوونەوەی ئەم دەنگۆیەوە دووچاری شۆك بوون.
ژمار ه 307
2016/1/16
45
هــــاوێنە
لە ماوەی چوار مانگ و 10رۆژدا رۆمانی "قەمبوورەكەی نۆتردام"ی نوسی
ڤیكتۆر هۆگۆ نیگاركێشێكی بلیمەتیش بووە هەندێك كەس لە ئاستی "گۆیا" و "رامبرانت"ی دادەنێن
چەند الیەنێكی شاراوەی ژیانی
ڤیكتۆر هۆگۆ ... شاعیر و رۆماننوس و شانۆنوس و نیگاركێش
46ژمار ه 2016/1/16 307
هــــاوێنە
زۆر الیەنی ش����اراوە لە ژیانی شاعیر و رۆماننوس����ی مەزن (فیگتۆر هۆگۆ)دا هەن ،ئەو نوس����ەرە مەزن����ەی خاوەنی "قەمبوورەكەی نۆتردام" و "بێ نەوایان"ە و ب����ە ش����اكارەكانی كاریگەری لەس����ەر فەرەنس����ا و تەواوی ئەوروپا دروس����ت ك����رد .رەنگ����ە زۆر ل����ە خوێنەرانی كارە ئەدەبیەكان����ی ئ����ەم رۆماننوس����ەش ئەم الیەنە ش����اراوانەی ژیانی ڤیكتۆر هۆگۆ نەزان����ن .ل����ەم چەند دێڕەی خ����وارەوەدا باس لە چەند الیەنێكی شاراوەی ژیانی ڤیكتۆر هۆگۆ دەكەین. ڤیتگ����ۆر هۆگ����ۆ ل����ە 26ی ش����وباتی 1802ل����ە پاری����س لەدایكب����ووە .باوك، ك����ە ش����اعیریش ب����ووە ،ل����ە س����وپاكەی ناپلیۆن����دا ئەفس����ەر بووە ،ه����ەر ئەویش خۆشەویس����تی ئ����ەدەب و نوس����ینی ل����ە ڤیكت����ۆردا دروس����ت ك����ردووە .بەه����ۆی سروشتی كاری باوكیشیەوە ،لەتەمەنی زووەوە لەگ����ەڵ خانەوادەكەی لە نێوان پاری����س و مەدری����د و چەندین ش����اری ت����ردا هاتوچۆی����ان ك����ردووە ،ئەم����ەش رەنگدان����ەوەی بەس����ەر ڤیگتۆر هۆگۆوە هەب����ووە و بەم����ە توانای داهێن����ان تێیدا چەكەرەی كردووە. یەك����ەم ئەزموون����ی ش����یعر و وەرگێڕان ل����ە تەمەن����ی 10س����اڵیەوە بەه����رەی ش����یعر و نوس����ین تێی����دا دەركەوتووە. ئەوكات بەرهەمەكانی شاعیری رۆمانی "ڤیرجی����ل"ی دەخوێن����دەوە .جارێكی����ان یەكێك لە شیعرەكانی وەردەگێڕێتە سەر زمانی فەرەنسی و نیشانی مامۆستاكەی دەدات ،ب����ەاڵم لەجیات����ی هاندان����ی مامۆس����تاكەی (كە ئەمیش شاعیر بووە و ن����اوی دیكوت بووە) ،بە هۆی ئیرەیی پێبردنەوە سەركوتی دەكات و دەیەوێت ل����ەم هەواڵنەی س����اردی بكاتەوە .بەاڵم ئ����ەم منداڵە بەهرەمەندە س����وور دەبێت لەس����ەر كارەك����ەی ،ب����ۆ پێش����بڕكێیەكی قوتابخانەكەش����ی بە شیعرێك بەشداری دەكات ،ك����ە بەهۆی����ەوە پل����ەی یەكەم و خەاڵت بەدەست دەهێنێت .لەمەوە ئیدی ڤیكت����ۆر هۆگ����ۆ ل����ە نێوان نیگاركێش����ان و نوس����یندا ،خ����ۆی بۆ ئ����ەدەب یەكالیی دەكاتەوە.
یەكەم ئەزموونی خۆشەویستی بەهۆی ئەوەی هەر لە تەمەنێكی زووەوە بەه����رەی نوس����ینی تێدا دەرك����ەوت و بووە مایەی سەرنجڕاكێش����انی دەوروبەر ،ڤیگتۆر هۆگۆ هیچ س����ەختیەكی ل����ە رازیكردنی كچە دراوسێكەیان (ئەدیل فۆشیر) و دروستكردنی پەیوەندی خۆشەویس����تی لەگەڵیدا نەبینی ،تا گەیش����تنی بە پێكهێنانی خێزانێكی بەختەوەر لە تەمەنی 19س����اڵیدا ،هەرچەن����دە هێندەی نەمابوو ل����ە رۆژی ژنگواس����تنەوەكە ،هۆگۆ بە دەستی براكەی خۆی (ئۆجین) بكوژرێت، ك����ە ئەوی����ش هەم����ان ك����چ (وات����ە ئەدیل)ی خۆشدەویس����ت ،بۆیە ئۆجین دەست دەداتە تەورداس����ێك و پەالم����اری ڤیكت����ۆر دەدات، بەاڵم هەوڵەكەی سەركەوتوو نابێت. دوای ئەوە ئۆجین شێت دەبێت و تەواوی ژیانی لە شێتخانە بەسەر دەبات ،ڤیكتۆریش لەگەڵ خۆشەویس����تی ئەدیلدا ،س����ەركەوتن دوای س����ەركەوتنی بەدەست دەهێنا ،هێشتا دیوان����ە ش����یعرێكی ت����ەواو نەكردب����وو ،ك����ە ش����انۆگەریەكی بۆ پێش����نیار دەكرا ،تەواوی رۆژنامە و گۆڤارەكان پێش����بڕكێیان بوو بۆ باڵوكردن����ەوەی وت����ار و ش����یعرەكانی .هیچ ناخۆشیەكی نەبینی ،تا ئەوكاتەی منداڵەكەی (لبوبول����د) و دواتریش دایكی بە دوای یەكدا مردن. "قەمبوورەكەی نۆتردام" س����ەرەڕای رووداوە ناخۆشەكانی ژیانی، ڤیگت����ۆر هۆگۆ ب����ەردەوام بوو ل����ە داهێنان. ش����انۆگەریەكی ب����ە ناوی "هرنانی" نوس����ی، تێی����دا دەڵ����ێ "لەم دەق����ە ش����انۆییەدا هەموو تی����ۆر وهونەرەكانی نمایش و مەزهەبەكانی شانۆگەری تێكدەشكێنم ،رووی راستەقینەی جوانی����ی نیش����ان دەدەم و دەمامك����ی كۆنی لەبەردا دادەماڵم ،لێرە بەوالوە هیچ رێستا و نمونەیەك لە كاری هونەرییدا نیە"!! لەكات����ی س����ەرگەرمبوون ب����ە خۆش����ی سەركەوتنی شانۆگەریەكەیەوە ،هۆگۆ بۆی دەركەوت كە (ئەدیل)ی هاوسەری خیانەتی لێدەكات و لەگەڵ هاوڕێ خۆشەویستەكەی، رەخنەگری ناس����راو (س����انت بییف) دەستی تێكەڵ كردووە!! ئ����ەوكات ت����ازە ڤیكت����ۆر هۆگۆ خ����ۆی بۆ نوسینی رۆمانێكی تازە ئامادە دەكرد ،دوای ئ����ەم رووداوە ،ل����ە بەرەبەیان����ی ،1830/9/4 تا ئێ����وارەی ( 1831/1/15وات����ە چوار مانگ و 11رۆژ) بەب����ەردەوام س����ەری بەس����ەر نوس����یندا گرت و ش����اكاری "قەمبوورەكەی
نۆتردام"ی نوسی ،هەرچەندە پێشتر 3ساڵ ئامادەكاریی بۆ كردبوو!! "بێ نەوایان" بەر ل���ە هەڵگیرس���انی ش���ۆڕش ،هۆگۆ سەرقاڵی نوسینی رۆمانی "بێ نەوایان بوو". لە بەرەبەیانی رۆژی 1861/6/30دەس���تی لە نوس���ین هەڵگ���رت و رۆمانەكەی تەواو كرد .رۆمانەكە رۆڵێكی زۆر كاریگەری لە شۆڕش لە دژی فەرمانڕەوایەتی مەلەكیدا هەب���وو ،وەك ئینجیل���ی شۆڕش���گێڕان واب���وو ،ئەوكاتە بوو كە توانیان كۆتایی بە سیستەمی شانش���ینی بهێنن و سیستەمی كۆماری دابمەزرێنن. پێش���تریش ل���ە س���اڵی 1851دوای كودەتاك���ەی ناپلیۆن���ی س���ێیەم بەس���ەر سیس���تەمی كۆماریی���دا ،ڤیكت���ۆر هۆگۆش لەگ���ەڵ خەڵك���ی ن���اڕازی رژای���ە س���ەر ش���ەقامەكان ،تەنانەت جارێكی���ان هێندەی نەماب���وو بكوژرێت ،ئ���ەوە بوو هاوڕێكانی یارمەتی���ان دا و لەرێ���ی پەس���اپۆرتێكی ساختەوە ناردیانە دەرەوەی واڵت. دوای نزیكەی 20ساڵ لە ژیانی تاراوگە، لە س���اڵی 1870گەڕایەوە فەرەنسا .دوای گەڕانەوەشی (ئەدیل)ی هاوسەری كۆچی دوایی كرد. هۆگۆی نیگاركێش هەرچەن���دە ناوبانگ���ی ڤیكت���ۆر هۆگ���ۆ وەك ش���اعیر و رۆمانن���وس رۆیش���تووە، بۆی���ە رەنگ���ە زۆر ل���ە خوێنەران���ی ئ���ەوە نەزانن ،كە هۆگۆ نیكاركێش���ێكی بلیمەتیش ب���ووە ،هەندێ���ك كەس ل���ە ئاس���تی "گۆیا" و "رامبران���ت"ی دادەنێ���ن .چەن���د كتێبێ���ك لەب���ارەی ئەم الیەن���ە ش���اراوەیەی ژیانی ڤیكت���ۆر هۆگۆوە نوس���راون ،تێی���دا وەك نیگاركێش���ێكی بلیم���ەت وەس���فی دەكەن. ئاماژە بەوەش دەدەن ،كە هۆگۆ ش���اكاری نیگارەكانی لەو ماوەیەدا كێش���اون ،كە لە تاراوگەدا ژیاوە. ل���ە 26ی ش���وباتی ،1882كاتێ���ك هاوڕێ���ی تەمەن���ی (جۆلێت دروبی���ە) گیان ل���ە دەس���ت دەدات ،ڤیكت���ۆر هۆگۆ س���ەر بەس���ەر تەرمەكەی���دا ش���ۆڕ دەكات���ەوە و پێیدەڵێ "ئەوە تۆ مردی؟ كەواتە پێویس���تە منی���ش بم���رم"! دوای ئەوە ڤیكت���ۆر هۆگۆ نەخ���ۆش دەكەوێت و چاك نابێتەوە ،تا لە 1885/3/2كۆچی دوایی دەكات و نزیكەی دوو ملیۆن كەس بەش���داری لە مەراسیمی بەخاكسپاردنەكەیدا دەكەن.
ژمار ه 307
2016/1/16
47
شەموان
ئەگەر یەك سەعات سەرۆك وەزیران بام!!
پشتیوان عەبدوڵاڵ
48ژمار ه 2016/1/16 307
وا ب����اوە لەكۆمەڵگ����ەی ئێم����ەدا م����رۆڤ لەس����ەر ئەساس����ی ش����كل و مەزه����ەر و پۆش����ینی جۆری جلوبەرگ حوكمی لەسەر دەدرێ .برادەرێك����م هەیە لە ش����ێوەدا زۆر ش����ەپڕێو و و گێالنە دی����ارە و خەڵكی هیچ حس����ابی بۆ ناك����ەن ،بەاڵم لە ن����اوەرۆك و فیكر و هۆشدا موسەقەفێكی زۆر گەورەی شار و واڵتە. لەو رۆژانە توش����ی بووم موناقەش����ەی زۆری ئ����ەو ب����ارودۆخ و قەیرانی ئێس����تای حكومەتمان كرد .ئەو گوتی چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە ئەوەن����دە س����ەخت و دژوار نی����ە ،ب����ەاڵم پێویس����تی بەبڕیارێكی بوێرانە هەیە .منیش گوتم فیلمێك هەیە رێك باسی ئەو قەیرانە دەكات ،لەواڵتێكدا گەنجێكی موس����ەقەف لە دیمانەیەكدا بە سەرۆك وەزیرانی واڵتەكەی دەڵ����ێ ،ئەگەر یەك رۆژ ش����وێنەكەی خۆتم بدەیت����ێ و م����ن ببم����ە س����ەرۆك وەزی����ران هەموو ش����تێك چاك دەكەم و چارەسەری بنەڕەیت����ان بۆ دەدۆزمەوە .قس����ەی گەنجە رۆش����نبیرەكە وەك تەحەدای����ەك دەبێ بۆ س����ەرۆك وەزی����ران ،ئەویش دەڵێ باش����ە بڕیارم����دا ت����ۆ رۆژێ����ك ببی����ت بەس����ەرۆك وەزی����ران ،بزان����م چ����ی دەكەی .ئیت����ر لەو رۆژەدا سەرۆك وەزیرانی گەنج كۆمەڵێك بڕیاری گرنگ دەردەكات و دەقەیەكیش بە فیڕۆ نادات و گەندەڵكاران رەوانەی ماڵەوە دەكات .ب����ە رۆژێك گۆڕان����كاری گەورە لە واڵت����دا دروس����ت دەكات و تەواوی میللەت دەیناسێ و خۆشی دەوێت. جا برادەرەكە رۆش����نبیر و شێوە گێلەكە گوتی :جا بۆ رۆژێك؟ من بە یەك سەعات ببمە سەرۆك وەزیران بەخۆم دەزانم چۆن بارۆدۆخەكە رێك دەخەم و چارەس����ەری دەكەم و بڕیار دەدەم. منی���ش گوت���م چ���ۆن و چ���ی دەك���ەی و فیك���ری چی���ت هەیە ،با خەڵ���ك بیزانێ .گوتی: مس���وەدەكەت ب���ۆ ب���اس دەك���ەم ،ت���ەواوی
بڕیارەكان شی دەكەمەوە .گوتم فەموو بیڵێ. گوتی: .1بری����ار دەدەم ل����ە وەكی����ل وەزی����ر بە س����ەرەوە تا دەگاتە س����ەرۆك وەزیران بۆ ماوەی 6مانگ خۆبەخشانە و بە بێ موچە بۆ واڵت كار بكەن. .2ت����ا قەیرانەك����ە تێدەپەڕێ����ت ،كەمترین موچ����ە دەكەم����ە 500ه����ەزار دنی����ار و زۆرترینی����ش دەكەمە یەك ملیۆن دینار ،جا لەپێشوودا موچەیان هەرچەندێك بووبێت. .3ئەوان����ەی ل����ە دەرەوەی واڵت����ن و موچەی����ان هەی����ە ،س����ەرجەم موچەكانیان دەكەم بە 500هەزار دینار. .4بە بڕیارێكی توند نرخی كرێی خانوو دەكەم بە نیوە. .5نرخ����ی ی����ەك لیتر بەنزی����ن دەكەم بە 250دینار. .6لەس����ەرجەم ق����ەرزە بچووك����ەكان و قەرزی ژنهێنان و خانووبەرە خۆش دەبم، تەنیا بۆ ئەوانەی فەرمانبەرن. .7خاوەن قەرز بۆی نیە لەو ساتەوەختەدا داوای ق����ەرز لەقەرزادارەك����ەی بكات����ەوە بەیاس����ا و حكوم����ەت پاڵپش����تی ق����ەرزدار دەگرێت ،تاكو بارودۆخ چاك دەبێت ،بەاڵم ئەم خاڵە (نصب و احتیال) ناگرێتەوە ،واتە ئەوانەی بە فروفێڵ و س����اختەكاری پارەی خەڵكیان دەكەوێتەال. .8نرخی هەموو شتێك بەگوێرەی خۆی بەڕێژەی����ی دادەگ����رم ،ب����ە تایبەت����ی نرخی دكتۆر و عیادە و نەخۆشخانەكان. ئەمە بەشێكە لەو بڕیار و چاكسازیانەی كە بە س����ەعاتێك دەیكەم و دەبێ جێبەجێ بكرێ����ت ،كە لەوانەیە زۆربەی هەرە زۆری كێشە و قەیرانی دارایی خەڵك لەو قۆناغەدا چارەسەر بكات. بی����رم لە بڕیار و قس����ەكانی برادەرەكەم ك����ردەوە و ج����ا نازان����م ئ����ەو گێل����ە ی����ان موس����ەقەفە ،رەنگە من هەڵەبم .ئێوە بڕیار بدەن؟