گۆڤارێکى هزریى ڕۆشنبیرییە دوومانگ جارێک دەردەچێت ژمارە ( )3شوباتى 2016
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
خا ل
خا ل
خاو ن ئی تیاز و س رنووس ر ری تۆفی tofeqkarem@yahoo.com ب ڕێ‌و ب ر نووسین ئیدری سی‌و ی siwayli@yahoo.com ب رێ‌و ب ر هون ریی ڕ وش م م د ڕاوێ ار یاسایی ب ر م سدی ڕاوێژکاران
وێن
ب ر ،تایب ب ۆ ار خا ار هاوڕ ع ل سایت
ۆ ار خا
www.xalkurd.com تیراژ1500 : نرخ 1500 :دینار چاپخانە :سەردەم
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ل ا ل خال خا ل خا خال ل خا ل ل ل خال خاخال خا ل
.د .م‌و ین ع بدول مید . .د .عوس ا ع ل . .د .عوس ا ه ڵ ب یی . .د .ئی اعی ب رزن ی . .س م ناوخۆ
خال خال ل خال خا لخال خال ل 1
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ل م ژمار ی دا .......................................................... ل پوور ئی می خوێندن و و ه ڵ ن اند ت و ر ژمار مه‌نهه‌جی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌له‌پووری ئیسالميی [ ...................................د .عيمادەدین خەلیل ] په‌یوه‌ندی كورد و ئیسالم ،ڕامان له موسڵمانبوونی كورد [ ..........................د .كامەران محەمەد [ گفتوگۆ لەگەڵ د .موحسین عه‌بدولحه‌مید [ ..................................................... :ڕێدار ئەحمەد [ ] كه‌له‌پووری مێژوویی ،وەكو یەكێك لە كێشەكانی ئیسالم [ ..........................ياسين تەها ئاوڕدانەوەیەک لە زانستی کەالمی ئیسالمیی [ ...............................................جوتیار نەریمان [ په‌یڤێك له‌سه‌ر كه‌له‌پوور و ڕێكاره‌كانی دووباره خوێندنه‌وه‌ی [ .................د.سەباح بەرزنجى [ ] زمانی كوردی له‌ناو كه‌له‌پووری ئیسالمییدا [ .................................................د .هێمن عومەر ] كه‌لتوور و ئیسـالمی فیقهیی ،ده‌رچه‌یه‌ك به‌ڕووی ئازادی‌دا [ ........................ئیدریس عومەر دیدگای بیرمه‌ندانی ئیسالمیی بۆ كه‌له‌پوور [ ..................................................ئیسماعیل تەها [ دیوێکی تری مەدالیا زێڕینەکەی كه‌له‌پووری ئیسالمیی [ ..............................موئمين زەڵمى [ کێ که‌له‌پووری ئیسالمیی ههاڵوێر ده‌کات؟ [ ..................................................د .جەعفەر گوانى [
باب ت
ت
[ پلورالیزمی ئایینیی تێڕوانینێكی ئیسالمییانه [ ..................................................د .ئومێد عوسمان ماریفهتناسیی كوردانه‌ی مه‌سعود محه‌ممه‌د [ ......................................................بوخارى عەبدوڵاڵ قەسرێ [ ] ئازادكردنی عه‌قیده له فیكر [ ..............................................................................فازڵ قەرەداغى ] ده‌ركه‌وتنی ئایینی زه‌رده‌شت و قه‌تڵوعامی باپیرانی كورد [ ........................دڵشاد عەزیز زاموا
4 16 28 34 41 49 54 62 74 82 88
92 103 109 119
پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی كاریگه‌ربوونی فیقهی ئیسالمیی به فیقهی رۆژئاوا [ ..د.مستەفا زەڵمى
] 132
دواخاڵ [ .......................................................................................................................سەرنووسەر
] 148
دیدێكی نوێخوازی بۆ كهلهپوورو گوتاری ئایینی [ ..............................................حەسەن مەحمود حەمەکەریم [ 142
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
2
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ت و ر ژمار ل پوور ئی
می خوێندن و و ه ڵ
ن اند
ۆ اری خا
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌له‌پووری ئیسالمیی به هه‌موو بواره‌كانییه‌وه بابه‌تێكی هه‌ستیار و گرنگه، بیریار و رۆشنبیران له مڕۆدا مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن .له به پیرۆز سه‌یركردنه‌وه تا ئه‌و په‌ڕی ره‌تكردنه‌وه‌ی.مشتومڕو گفتوگۆیهكهش له جێگه‌ی خۆیه‌تی ،چونكه ئه‌م واقیعه تاڵه بێزراوه دواكه‌وتووه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین ،دابڕاو نییه به كه‌له‌پووری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌دان ساڵه‌ی رابردوومانه‌وه ،مه‌گه‌ر ناوترێت ژیان زنجیره‌یه‌كی ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه‌ی پێكه‌وه به‌ستراوه؟ ئه‌مڕۆ كاریگه‌ره به دوێنێ وه ،سبه‌ینێش له‌سه‌ر ئه‌مڕۆ بنیات ده‌نرێت. بۆیه مافی خۆمانه له‌سه‌ر كه‌له‌پووری رابردومان بوه‌ستین و بپرسین ،بزانین كه‌له‌پوور چییه؟ خاڵه به‌هێز و الوازه‌كانی كه‌له‌پووری ئیسالمیی كامانه‌ن؟ چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین؟ چه‌ندین پرسیاری دیكه‌ی له‌م بابه‌ته بكه‌ین له‌سه‌ری. ئه‌ی زانایانی كورد ڕۆڵیان له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كه‌له‌پووری ئیسالمییدا چی بووه؟ واقیعی فیكری و كه‌لتووری ئه‌مڕۆمان ،چه‌نده كاریگه‌ره به كه‌له‌پووری دوێنێمانهوه؟ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌اڵمی ئه‌م پرسیارانه‌و زۆر پرسیاری دیكه‌یش له‌سه‌ر كه‌له‌پووری ئیسالمیی ،ته‌وه‌ری ئه‌م ژماره‌یه‌مان بۆ ته‌رخانكرد. خۆشبه‌ختانه ،به‌شێك له مامۆستا و نووسه‌ره ئهزموندارهكان و كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌می الو پێكه‌وه سفره‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند و ڕازاوه‌تر كرد ،كه هه‌یانه خاوه‌نی زیاتر له په‌نجا ساڵ ئه‌زمونه له‌و بواره‌دا ،هه‌شیانه به‌ماوه‌یه‌كی كورت توانیویه‌تی جێده‌ستی خۆی دیاری بكات .ئومێد ده‌كه‌ین ته‌وه‌ری ئه‌مجاره‌شمان تینوێتی خاڵ بشكێنێت و مه‌ڵۆیه‌ك بخاته سه‌ر هزرو ڕۆشنبیری خوێنه‌ران.
3
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
مه‌ن ه ی مامه‌ڵه‌كرد له ه
كه‌له‌پووری ئی ژمارە ( )3شوبباتى 2016
4
می
د .عی ادهدین خه‌لی و د .ئی اعی ب رزن
عی ادهدین خه‌لی
دكتۆرا له مێژووی ئیسالم .لەدایکبووى ((1939 ) )65به‌رهه‌می چاپكراوی هه‌یه له بواره‌كانی مێژوو ،ئه‌ده‌ب، ره‌خنه و فیكر .ده‌یان وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی باڵوكراوهی هه‌یه.
هه‌ندێك له كتێبه‌كانی مه‌نهه‌جی خوێندنن له زانكۆكانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق
خا ل
) (
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
بێگومان ئه‌م كه‌له‌پووره به‌دیاریكراوی كه‌له‌پووری ئیسالمییه ،به‌جۆرێك له جۆره‌كان تێڕوانینی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه بۆ گه‌ردون و جیهان و بوون ،هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ و شه‌ریعه‌تی ئیسالمییه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هاوته‌ریبی یان جیاوازی ئه‌و ده‌ربڕینه –هه‌ندێكجار -له‌گه‌ڵ نه‌گۆڕه‌كانی ئه‌و عه‌قیده و شه‌ریعه‌ته. بیروباوه‌ڕی ئیسالمیی له‌ڕێگای ئه‌وه‌ی له قورئان وسوننه‌تدا هاتووه كه‌شێكی له‌باری ڕه‌خساندووه بۆ چاالكی مه‌عریفی ،هه‌روه‌ها پاڵنه‌ر و پاساویشی بۆ دیاریكردووه و به‌رهه‌مداری كردووه ،وایلێكردووه ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه مهعریفیهكانیتر ببێته‌وه كه موسڵمانان دوای پڕۆسهگهورهكانی فه‌تحكردن خۆیان له‌به‌رامبه‌ریاندا بینیه‌وه ،كه پێویست بوو كه‌سایه‌تی كه‌لتووری خۆیان له‌به‌رامبه‌ریاندا دامه‌زراو و مه‌حكه‌م بكه‌ن ،ئه‌مه‌ش نهلهڕێگای داخرانه‌وه كه ده‌بێته هۆی پوكانه‌وه و الوازبوون ،نهلهڕێگای قبوڵكردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و مهعریفانهوه ،كه ئه‌ویش ده‌بێته‌هۆی تێكه‌ڵبوون و توانه‌وه لهبهرامهبهردا ،به‌ڵكو له ڕێگای هه‌ڵبژاردنی ڕێگای ناوه‌نده‌وه كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای كرانه‌وه و خۆپارێزی -قبوڵكردن و ڕه‌تكردنه‌وه - وه‌رگرتن و به‌خشین داده‌مه‌زرێت. له‌وانه‌یه قسه‌كردن له‌سه‌ر ڕۆڵی ئیسالم وه‌كو بیروباوه‌ڕ و مه‌نهه‌ج و شه‌ریعه‌ت له ڕه‌خساندنی كه‌شی مه‌عریفی ببێته بابه‌تێكی عه‌قیده‌یی ڕووت، به‌اڵم هه‌ر كه بیرمان له‌و چاالكیه مهعرفیه
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ئ گ ر بمان وێت بگ ین د ر ن ام و لێك وت ی ورد و ق وڵكراو ،زۆر گرنگ كۆم ڵێ پڕ نسی و پێ‌و ری بنچین یی دیاری ك ین س بار ت ب م ن جی مام ڵ كردن ل گ ك ل پووردا
كرده‌وه كه به‌درێژایی مێژووی ئیسالمیی لێی به‌رهه‌مهاتووه ،زوو په‌ی به ڕه‌هه‌نده مێژووییه‌كه‌ی ده‌به‌ین،هه‌روه‌ها ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه ئه‌م چاالكییه مه‌عریفییه پێی ناسراوه‌ته‌وه له حاڵێكدا كه عه‌قیده دایڕشتوه‌ته‌وه ،یان النیكهم كاری له‌چه‌مك و بابه‌ته‌كانی كردووه. ئه‌و ڕه‌هه‌نده مێژووییهشمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها به‌وه‌ی بیر له‌و ڕۆڵه گرنگه بكه‌ینه‌وه كه گۆڕانكاری بنچینه‌یی به‌دی هێنا له‌و میراته فیكریه (مرۆڤكرد و ئایینیه شێوێنراوه)ی كه پێش هاتنی ئیسالم له جیهاندا باڵوبوون ،ته‌نها به‌وه‌ی به‌راوردی ئه‌و مه‌ودا فراوانه بكه‌ین كه ئیسالم له پێشكه‌وتنه مه‌عریفییه‌كاندا به‌دی هێناون به شێوه‌یه‌ك عه‌قڵی مرۆڤ دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ئینجا گه‌یشتووه‌ته لێواره‌كانی. دوای بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه ،بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئیسالم گێڕای و جێبه‌جێی كرد له سیاقی مه‌عریفیدا ڕۆڵێك بوو له‌ناو مێژوودا ،واته كاركردن بوو له كرۆكی ڕه‌وتی مێژوودا و به‌رده‌وام بوو له چاالكی به هێشتنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی ئیسالم به درێژایی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان ،دواتر مه‌عریفه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی به‌رهه‌مهێنا ،كه سه‌نگ و تایبه‌تمه‌ندی و كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو له‌ناو هه‌موو كه‌لتووره‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ئیسالم له‌ناو چاالكی مه‌عریفیدا به‌درێژایی مێژوومان ،نه‌ك ته‌نها تایبه‌تمه‌ندیی ئیسالمیی پێ ده‌به‌خشێت كه ده‌بێته پاساوی به‌رده‌وامی له جیهاندا ،به‌ڵكو هێز و توانای ئه‌وه‌شی ده‌داتێ كه به هێزه‌وه بچێته ناو تۆڕی چاالكیه مه‌عریفیه‌كانی شارستانیه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه و ڕۆڵی گرنگی هه‌بێت و به‌شدار بێت له داهاتوویدا. لێره‌دا جێگای ئه‌وه نابێته‌وه به‌شێك له‌و وته و
5
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
گوتراوانه بهێنین كه توێژه‌ره ڕۆژئاواییه‌كان تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیسالم له شارستانی هاوچه‌رخدا ده‌كه‌نه‌وه ،به‌ڵكو ئه‌ونده به‌سه سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕاكێشین بۆ هه‌ندێك له‌و ئاماژانه.1 ئه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌یه ده‌بێته زه‌روره‌تێكی زانستی له‌به‌ر هۆكارێك كه قورسه چاالكی مه‌عریفی ئیسالمیی به‌درێژایی مێژوو جیابكه‌ینه‌وه له‌و ژینگه ئیسالمییهی كه تێیدا به‌رهه‌مهاتووه و پێكهێنه‌ر و كاریگه‌ری و پاڵنه‌ره‌كانی لێوه‌رگرتووه ،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بێگومان هه‌موو هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دووانه ،شێوازێكی شێوێنهرانهیه له خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری مهعریفیماندا، ئه‌نجامه‌كه‌شی ته‌نها كه‌ڵه‌كه‌كردنی كۆمه‌ڵێك وههم و هه‌ڵه‌یه كه له‌گه‌ڵ گیانی توێژینه‌وه‌ی زانستیدا ناگونجێت.
) (
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
6
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده كه بیروباوه‌ڕی ئیسالمیان له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت بخه‌ینه سیاقی كهلهپوورهوه ،له‌به‌ر جیاوازی هه‌ردوو سه‌رچاوه‌كه له‌یه‌كتری (واته قورئان و فه‌رمووده لهالیهك و ده‌قه‌كانی كه‌له‌پوور له‌الیه‌كی تر) و تایبه‌تمه‌ندی هه‌ریه‌كێكیان ،چونكه ئێمه له حاڵه‌تی یه‌كه‌مدا خۆمان له‌به‌رامبه‌ر كهلهپوورێكدا ده‌بینینه‌وه كه ئه‌گه‌ری ڕاست و هه‌ڵه‌ی هه‌یه ،له‌به‌رئه‌وه میراتێكی مرۆڤانه‌یه یاخود به‌رهه‌می ئینسانه ،به‌اڵم حاڵه‌تی دووه‌م تێكستی خودایی و نه‌به‌ویه و گومان هه‌ڵناگرێت یان هیچ كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌یه‌ك قبوڵ ناكات ،بۆیه موسڵمان خۆی به به‌رپرسیار ده‌بینێت له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنیدا و ته‌سلیمی ده‌بێت ،به‌اڵم له‌وه‌ی تریاندا –كه‌له‌پوور -ئه‌وا پانتاییه‌كی فراوانی ئازادی و هه‌ڵبژاردنی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ قبوڵكردن و ڕه‌تكردنه‌وه و گوڕین و گونجاندن.
كه‌واته مادام كه‌له‌پوور به‌رهه‌می چركه‌سات و ژینگه‌یه‌كی دیاریكراوه له زۆربه‌ی كاتدا ،ئه‌وا مه‌رجدار و وابه‌سته‌یه به مێژوو و جوگرافیاوه. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێ لێیان ده‌رباز ببێت لهڕوویهك یان چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه ،به‌اڵم به‌گشتی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بارێكی ڕێژه‌یی دیاریكراوه و بۆ هه‌موو سه‌رده‌م وكاتێك ناشێت ،به‌اڵم كاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قورئان و سوننه‌تدا ده‌كه‌ین ،ئه‌وا ئێمه له یه‌ك كاتدا له ناو مێژوو و ده‌ره‌وه‌ی مێژووداین ،له‌ناو كه‌له‌پوور و له‌ده‌ره‌وه‌ی كهلهپوورین ،بێگومان قورئان و سوننه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مێژوو و جوگرافیایه‌كی دیاریكراو ده‌كه‌ن به‌حوكمی ئاڕاسته واقیعیه‌كه‌ی ئه‌م دینه ،كه بریتیه له داڕشتنه‌وه‌ی ژیان له كات و شوێنێكی دیاریكراودا له ژێر ڕۆشنایی پڕه‌نسیپ و بنه‌مای وه‌حی دابه‌زیوو له ئاسمانه‌وه ،به‌اڵم ئه‌مه كۆتایی ڕێگا نییه ،چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دژیه‌كی ده‌كه‌وێته نێوان گوتراوی ئاینی ئیسالم و ئه‌و گوتراوه زه‌مینیه‌ی كه ده‌یه‌وێت بڕژێتهناوی یان كاری تێبكات. تێكستی دینی پابه‌ندی مێژوو و جوگرافیا نابێت ،دانراوه‌كانی كات و شوێن تێده‌په‌ڕێنن تا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو سات و ژینگه‌یه‌كدا بكه‌ن، به‌پێی خواسته تایبه‌تییه‌كانی خۆی ،تێكستی دینی توانای ئاماده‌یی هه‌یه به‌هه‌موو قورسایی خۆیه‌وه له سه‌ده‌ی ده‌یه‌م ،یان بیسته‌م ،له پانتایی ئه‌فریقیا یان ئاسیا یاخود ئه‌مریكا ،بۆیه هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملێ بكرێت به به‌رهه‌مێكی كه‌له‌پووری هه‌وڵێكی گێره‌شێوێن و نادروسته. كه‌له‌پووری ئه‌م ئومه‌ته ته‌نها ئیسالم نییه و ئیسالم كه‌له‌پووری ئومه‌ت نییه به‌و شێوه ئه‌ندازه‌ییه‌ی كه وه‌كو گۆشه‌كانی دوو سێگۆشه‌ی هاوته‌ریب كتومت هاوشێوه‌بن ،به‌ڵكو كه‌له‌پوور ئه‌نجامی كارلێككردنه به سه‌لبی و ئیجابی له‌گه‌ڵ ئیسالمدا ،پاشان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئاینزا
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
و كه‌لتوور و ئایینیتر به‌ڕێژه‌ی جیاواز ،كه‌واته كه‌له‌پوور بهرههمگهلێكه به‌رئه‌نجامی سروشتی ژیان و ئه‌زمونی باب و باپیرانمانه كه هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌رامبه‌ر به‌م دینه كردووه له‌چوارچێوه‌ی مێژوو و پانتاییه‌كی جوگرافی دیاریكراودا به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی. ئایینی ئیسالم بیروباوه‌ڕ و ڕێبازی ژیانه كه خوای بااڵده‌ست و كارزان و زانا دایناوه و تێزه‌كانی داڕشتووه ،هه‌روه‌ها سیفه‌تی به‌رده‌وامی پێ به‌خشیوه كه چوارچێوه‌ی كات و شوێن تێده‌په‌ڕێنێت ،به‌هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه ڕێژه‌یی و گۆڕاوهكانیانهوه ،بۆ ئه‌وه‌ی پێشبینی ته‌واوی داهاتوو بكات ،نهرمخواز بێت ،بۆ هه‌موو حاڵه‌تێك ببێت ،هه‌موو ئه‌زمونێك بگرێته خۆی به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی كات و شوێن .به‌اڵم كه‌له‌پوور به‌رهه‌مێكی مه‌رجداره به كاته‌وه ،هه‌رچه‌نده كاریگه‌ری به‌رده‌وام و ڕۆچوو به كات و شوێنی‌دا هه‌یه ،به‌اڵم ناگاته حاڵه‌تی به‌رده‌وامی ته‌واوه‌تی و سنوری كات و شوێن به یه‌كجاری نابڕێت ،وه له‌به‌رئه‌وه كه‌له‌پوور به‌رهه‌می به‌یه‌كگه‌یشتنی واقیعی نێوان مرۆڤ و عه‌قیده‌یه بۆیه ده‌كرێت كرچوكاڵ یان پێگه‌یشتوو بێت ،هه‌ندێكجار بڕنده و هه‌ندێكجار نه‌رم بێت ،كهموكورت یان تێروته‌واو بێت.
ئه‌مه‌ش ده‌مانبات به‌ره‌و بنه‌مایه‌ك یان ڕاستیهكیتر ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه :كه‌له‌پوور و به‌رهه‌می مسوڵمانان كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی حاڵه‌تی ئیسالمییه، له هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ری ڕاستی و هه‌ڵه‌ی هه‌یه، تێڕوانینێكی ڕێژه‌ییه و تێگه‌یشتنێكه له كات و شوێنی دیاریكراودا ،ئه‌و كه‌له‌پووره دوای ئه‌وه‌ی جیای ده‌كه‌ینه‌وه له ده‌قه ئایینیه‌كان كه له وه‌حیه‌وه هاتوون هیچ ناچارییه‌كی تێدا نیه بۆ ئێمه بۆ قبوڵكردن وه هیچ پێویست ناكات به پیرۆز و گه‌وره‌ی بزانین ،هه‌روه‌ها وااڵیه بۆ قبوڵكردن و ڕه‌تكردنه‌وه و لێهه‌ڵبژاردن به‌پێی مه‌نهه‌جێك كه له خودی حاڵه‌تی ئیسالمییهوه هه‌ڵهێنجرا بێت ،نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی خۆی هێنرا بێت ،تاوه‌كو ڕاستگۆ بین له‌گه‌ڵ خۆمان و كهلهپوورهكهماندا. به مانایه‌كیتر هێنانی پێوه‌ری ده‌ره‌كی له ڕووی مه‌نهه‌جیه‌وه ڕاست نییه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رده‌كێشێت بۆ ئه‌نجامی نادروست و شێوێنراو، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی پرته‌قاڵێك و سێوێك به‌یه‌كه‌وه كۆ بكه‌ینه‌وه و بڵێین ئه‌نجامه‌كه ده‌كاته دوو ،هه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌شه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا ڕووده‌دات له میانه‌ی چه‌ندین توێژینه‌وه‌دا ده‌یانه‌وێت ئه‌م كه‌له‌پووره به‌زۆره‌ملێ ملكه‌چی پێوه‌رگه‌لێكی – بێگانه -به مانای وشه بكه‌ن ،هه‌وڵده‌ده‌ن سیستمێكی بیركردنه‌وه و چهمكانێك كه له‌م دوو سه‌ده‌یه‌ی دواییدا به‌رهه‌م هاتوون بكه‌ن به پێوه‌ر و دادوه‌ر له‌سه‌ر كه‌له‌پوورێك كه به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده‌ی ڕابردوو له مێژوویه‌كی دووردا به‌رهه‌مهاتوون. با ته‌نها نموونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه به‌شێكی زۆری به‌رهه‌می نووسه‌رانی هاوچه‌رخی گرتووه‌ته‌وه له ڕۆژههاڵتیی و ڕۆژئاواییه‌كان: ڕۆژهه‌اڵتناسی هۆڵه‌ندی –دی بوێر -ده‌ڵێت
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ئه‌و هه‌واڵنه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌رهه‌می فراوانی كه‌له‌پووری ئی میی به ه و نا ه بۆ سهل اندنی بیروبۆچوونه‌كانی خۆ‌یا بهكارب ێنن ،له ه سه‌ره‌تاییترین سهل ێنراوهكانی تێڕوانینی ئی میدا دژیه و ناكۆكن
) (
7
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
8
«ئایین به‌قه‌ده‌ر ئه‌ره‌ستۆ تالیسی و ئه‌فالتونی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕاوبۆچوونه زانستیه‌كانی ئیبن خه‌لدون نه‌بووه له كتێبی (المقدمة)دا».2 توێژهرێكیتر كه ناوی –ناتانیل شمیت-ه و مامۆستایه له زانكۆی كورنل له ئه‌مریكا ،ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئیبن خه‌لدون كاتێك له نووسینه‌كانیدا ئایه‌ته‌كانی قورئان به به‌ڵگه ده‌هێنێت له‌به‌ر ئه‌وه نییه ئه‌و ئایه‌تانه په‌یوه‌ندیان به كرۆكی بهڵگههێنانهوهكهیهوه بێت ،به‌ڵكو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه خوێنه‌ره‌كانی قه‌ناعه‌ت پێبهێنێت كه‌وا ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی قورئاندا هاوڕایه.3 هه‌روه‌ها ڕۆژههاڵتناسێكی ئه‌ڵمانی ناوی – فونفیسندك-ه ده‌ڵێت «ئیبن خه‌لدون خۆی ڕزگاركردووه له كۆت و به‌ندی ترادیسیۆنی ئیسالمیی له بابه‌تی ده‌وڵه‌تداری و به‌ڕێوه‌بردن و زۆر شتی تریش ،هه‌روه‌ها زه‌ینی خۆی ڕزگاركردووه له‌و كۆت و به‌نده فیكریانهی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا په‌یوه‌ندیان به عه‌قیده‌ی عه‌ره‌بی ڕاست و دروسته‌وه هه‌بووه».4 ده‌مێنێته‌وه بڵێم :كه‌له‌پوور به‌رهه‌مێكی پیرۆز نییه ،یان كۆڵێكی قورس نییه به‌سه‌ر شانی مسوڵمانانه‌وه ،نه‌وه له‌دوای نه‌وه به درێژایی مێژوو هه‌ڵیانگرتبێت ،چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر قورئانی پیرۆز وه‌ربگرین ده‌رباره‌ی ئه‌و مێژووه ئه‌وا ده‌كرێت زیاتر له نیوه‌ی لێ البهرین به ئایه‌ته‌كانی (تلك أمة قد خلت لها ماكسبت ولكم ما كسبتم وال تسألون عما كانوا يعملون) .5و (إنا وجدنا آباؤنا علي أمة وإنا على اثارهم مقتدون).6
) (
كه‌واته به‌وپێیه‌ی كاره‌كه به‌و شێوه‌یه، ئه‌وا ده‌بێت مه‌نهه‌جێكی گونجاو و نهرمخواز دابڕ‌ێژین بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌له‌پووردا،
قورسه چا كی مه‌عری ی ئی میی به‌درێ ایی مێ وو یابكهینهوه له‌و ژین ه ئی مییهی كه تێیدا به‌رهه‌م اتووه و پێك ێنه‌ر و كاری هری و پاڵنه‌ره‌كانی لێوه‌ر رتووه. له‌حاڵێكدا ئێمه ده‌مانه‌وێت چاالكی مه‌عریفی و پڕۆژه‌ی شارستانیمان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئیسالمیی بێت ،ده‌بێت مه‌نهه‌جێك بێت قوڵی ئه‌و كه‌له‌پووره بدات به پڕۆژه‌كه‌مان ،به تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تیه‌كه‌یه‌وه ،به‌اڵم له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت پڕۆژه شارستانییهكهمان ڕزگار بكه‌ین له شه‌پۆلی بهرههمگهلێك كه گونجاو نین بۆ ئه‌م سه‌ده نوێیه و ناكرێت هه‌ڵیان بگرین ،یه‌كه‌م :له‌به‌رئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی چركه‌ساتێكی مێژوویی یان ژینگه‌یه‌كی جوگرافی دیاریكراون ،ده‌كرێت –ئه‌وكاته -باش بووبن ،به‌اڵم ناكرێت ڕێگای ده‌ربازبوونیان بۆ بكه‌ینه‌وه بۆ هه‌موو سه‌رده‌م وشوێنێك ،دووه‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجامی دژیه‌ك یان نادروست به‌دیده‌هێنن كاتێك به‌راوردیان ده‌كه‌ین به دۆزینه‌وه مه‌عریفیه نوێیه‌كان ،سێیه‌م :له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بنه كۆسپ له‌ڕێگای ئازادی شهرعزاناندا له‌كاتی دابه‌زاندنی حوكمه‌كانی بۆ واقیعێكی گۆڕاو له ڕوانگه‌ی مه‌به‌سته بااڵكانی شه‌ریعه‌ته‌وه ،یان به‌پێی ئه‌و پڕه‌نسیپه ئوسوڵیانه‌ی ڕێكەوتنیان له‌سه‌ر كراوه ،هه‌ر ئیمامی شافیعی خۆی كاتێك له میسر بووه فتوایه‌كی داوه جیاوازبووه له‌و فتوایه‌ی له عێراق داویه‌تی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، كه‌واته – به‌مانایه‌ك له ماناكان -كاتێك چووه بۆ میسر پێویستیه‌كانی ژینگه‌ی عێراقی له‌گه‌ڵ خۆیدا
خا ل
) (
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
له‌ژێر ڕۆشنایی هه‌موو ئه‌مانه‌دا ،ده‌كرێت كه‌له‌پووری مه‌عریفی ئیسالمیی هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه و سه‌رله‌نوێ پۆلێنی بكه‌ینه‌وه به‌پێی گرنگی و به‌پێوه‌ری دیاریكراو كه به نه‌فه‌سێكی درێژه‌وه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه دیاریبكات: – 1ئه‌و پانتاییه كهلتووریانهی بۆ قۆناغێكی دیاریكراو بوون و توانای په‌ڕینه‌وه‌یان نییه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ،ئه‌مانه ده‌كرێت بوارێكی گونجاوبن بۆ به‌دواداچوون و توێژینه‌وه له سیاقی زانستیی، ئه‌كادیمیی و مێژوویی‌دا. – 2ئه‌و پانتاییه زیندووه نهرمخوازهی توانای به‌رده‌وامبوونی هه‌یه ،كه ده‌كرێت سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌پیت بێت بۆ مه‌عریفه‌ی مرۆیی له ئێستا‌و داهاتوودا له هه‌ر بوارێكی مه‌عریفیدا بێت. – 3ئه‌و پانتاییانه‌ی عه‌قیده‌ی ئیسالمیی تێیاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ،خاڵی ده‌سپێك و خولگه‌ی سه‌ره‌كییان بریتیه له یه‌كتاپه‌رستی به‌وپه‌ڕی ڕاستگۆیی و كاراییه‌وه. مێژووی به‌گشتیی چاالكی مه‌عریفیی له ئیسالمییدا له‌م سێ ئاڕاسته‌یه زیاتر نییه: یه‌كه‌میان :كه زۆرترین پانتایی داگیر ده‌كات له پێكهاته‌ی ئه‌م كه‌له‌پووره ،خاوه‌ن پاڵنه‌ر و به‌رهه‌م و ئه‌نجامی ئیسالمییه ،ئه‌مه‌ش سروشتیه چونكه ئه‌و ژینگه‌یه‌ی ئه‌م چاالكییهی تێدا ئه‌نجامدراوه له هه‌موو ئاسته‌كانیدا ژینگه و پێگه‌یه‌كی ئیسالمییه. به‌اڵم ئاڕاسته‌ی دووه‌م كه پانتاییه‌كه‌ی ته‌سكتره، ئه‌وا مه‌عریفه بێالیهنهكان له‌خۆی ده‌گرێت كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئیسالمی له‌سه‌ر نییه ،وه‌كو زۆرێك له‌و زانستانه‌ی له غه‌یری موسڵمانانه‌وه
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
نه‌بردووه ،خۆی ئازاد بینیوه له‌وه‌ی قه‌زاوه‌تێكی نوێ بكات ،ئه‌مه‌ش بۆ جیاوازی سه‌رده‌مه‌كان وه‌ك هه‌مان جیاوازی شوێنه‌كانه.
وه‌رگیراون. هه‌رچی ئاڕاسته‌ی سێیه‌مه كه‌مترین پانتایی و بواری هه‌یه ،ئه‌وا ئه‌و چاالكییه مهعریفیانهن كه دژ به ئیسالمن ،هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیاتی شعوبیهكان و به‌رهه‌می فیكری بزووتنه‌وه زیندیقیهكاندا ده‌بینرێت. كه‌واته ئاڕاسته‌ی یه‌كه‌م كه مۆركی ئیسالمیی پێوه‌یه درێژترین و قوڵترین ئاڕاسته‌یه كه ته‌عبیر له كارایی عه‌قڵی موسڵمانان ده‌كات ،خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌مان بۆ ده‌ربكه‌وێت، ده‌بێت ئه‌و شێوه و جۆره مه‌عریفییه جۆراوجۆرانه به‌بیرخۆمان بهێنینه‌وه كه له چوارچێوه‌ی زانسته ئیسالمییه‌كاندا به‌رهه‌مهاتوون ،جۆره‌ها بواری مه‌عریفی كه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندین كتێب و به‌رهه‌می نووسراو و سه‌دان و هه‌زاران توێژینه‌وه له‌خۆی ده‌گرێت كه شیكردنه‌وه و هه‌ڵگۆستن و ڕانانی بابه‌تی هه‌مه‌جۆریان تێدایه ،بۆیه ده‌كرێت ئه‌م ئاڕاسته‌یه ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه له‌خۆی بگرێت: یه‌كه‌م :مه‌عریفه‌یه‌ك كه له پرسه ئیسالمییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه (زانسته‌كانی قورئان و فه‌رمووده و فیقهو یاسادانان). دووه‌م :مه‌عریفه‌یه‌ك گفتوگۆ ده‌كات ده‌رباره‌ی پرسه ئیسالمییه‌كان (زانستی كهالم ،فه‌لسه‌فه، ئه‌ده‌ب ...تاد). سێیه‌م :مه‌عریفه‌یه‌ك ده‌رهاویشته‌ی پرسه ئیسالمییهكانه (مێژوو زانسته‌كانی زمان، ڕه‌وانبێژیی ...تاد). چواره‌م :مه‌عریفه‌یه‌ك درووستبووه بۆ لێكدانه‌وه‌ی پرسه ئیسالمییه‌كان (زانستی ژمێره، پزیشكی ...تاد). پێنجه‌م :مه‌عریفه‌یه‌ك به‌رهه‌مهاتووه به پاڵنه‌ره ئیسالمییه‌كان (زانسته په‌تیه‌كان ...تاد). شه‌شه‌م :مه‌عریفه‌یه‌ك ته‌عبیر له پرسه
9
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
10
ئیسالمییه‌كان ده‌كات (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ....تاد). جێبه‌جێكردنی مه‌عریفه‌یه‌ك حه‌وته‌م: داخوازیه‌كانی ژیانی ئیسالمییانهی به ئامانج گرتووه (زانستی به‌ڕێوه‌بردن ،سیاسه‌ت ،په‌روه‌رده ...تاد). هه‌شته‌م :مه‌عریفه‌یه‌ك ڕواڵه‌ته‌كانی ژیانی ئیسالمیی شیده‌كاته‌وه (ده‌رونزانی ،كۆمه‌ڵناسی... تاد). نۆیه‌م :مه‌عریفه‌یه‌ك ژیانی ئیسالمیی ده‌گێڕێته‌وه‌و تۆماری ده‌كات (مێژوو ،ئه‌ده‌ب، جوگرافیا ...تاد). ده‌یه‌م :مه‌عریفه‌یه‌ك جه‌خت له به‌هاكانی ژیانی ئیسالمیی ده‌كات و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات (ئه‌خالق، زوهد ...تاد). ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌ستنیشانی هه‌ندێك له‌و زانست و به‌رهه‌مانه بكه‌ین كه به‌رئه‌نجامی چاالكی مه‌عریفی بوون له مێژووی ئیسالمی‌دا بۆ دیاریكردنی سروشتی كاریگه‌ری ئیسالمیی له پێكهاته‌كه‌یدا ،ئه‌وا ده‌بینین كه ئه‌و كاریگه‌ریه درێژده‌بێته‌وه بۆ هه‌موو زانسته‌كان و جۆره‌كانی هونه‌ر ،به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچكامیان له‌و بازنه‌ی ئه‌و كاریگه‌ری و تێڕوانینه گشتگیره‌ی ئیسالم ده‌رناچێت ،نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو هه‌ندێكیان له هه‌ناوی ئه‌و ژینگه و كاریگه‌ریه ئیسالمییهدا دروست بوون ،هه‌ندێكیتریان مه‌نهه‌ج و ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ژێر كاریگه‌ری چه‌مك و واتاكانی ئه‌و ژینگه‌یه‌دا داڕشتووه ،كۆمه‌ڵی سێیه‌میشیان ئه‌زمونی نوێ له‌بواره‌كه‌ی خۆیاندا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه ئیسالم پاڵنه‌ر و ئامانج و هۆكاری دروستبوونیانه. له‌چوارچێوه‌یه‌كی فراواندا زۆر سه‌خته كه مرۆڤ بتوانێت به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ئه‌ده‌بیات و زانسته‌كان بكات ،یان ده‌ستنیشانیان بكات ،به‌ڵكو قورسه بتوانین ته‌نها نموونه‌یه‌ك بۆ هه‌ریه‌كێك له‌و به‌رهه‌م و داهێنان و نووسراوانه بهێنینه‌وه له‌به‌ر
فراوانی و ده‌وڵه‌مه‌ندی بواره‌كانیان ،ئه‌گه‌ر ته‌نها چاوێك بگێڕین به پێڕستی كه‌له‌پووری ئیسالمی‌دا (وه‌كو ئه‌وه‌ی ئیبن نه‌دیم و حاجی خه‌لیفه و بڕۆكلمان و فواد سیزكین ڕێكیانخستووه) ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه چوونه ناو ورده‌كاریه‌وه كارێكی چه‌ند قورسه. ) ) به‌پێی ئه‌وه‌ی له ته‌وه‌ری سێیه‌مدا له‌بڕگه‌ی پێنجه‌م باسمانكرد و تاڕاده‌یه‌ك ته‌وه‌ری دووه‌میش، خۆمان له‌به‌رامبه‌ر كهلهپوورێكدا ده‌بینینه‌وه كه ده‌كرێت چاالكی (ئیسالمیهتی مه‌عریفه) و پڕۆژه‌ی شارستانی ئیسالمیی به‌هێزبكات ،توانای ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و ڕه‌سه‌نایه‌تی پێببه‌خشێت و هێزی گه‌وره‌تر بدات به‌م ئومه‌ته كه ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كانی داهاتووی ببێته‌وه‌و به‌شداری چاره‌نوسی جیهان بكات. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بنه‌ما و به‌ها ئیسالمییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ناو ئه‌و كه‌لتووره بهجێماوهدا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی وای پێبه‌خشیوه كه نه‌ك ته‌نها پاساوی به‌رده‌وامبوونیه‌تی له جیهاندا ،به‌ڵكو توانانی به‌شداری و دهوڵهندكردنی تۆڕی چاالكییه مه‌عریفیه‌كانی شارستانیه‌تیی ئه‌م سه‌رده‌مه و كارابوونی داهاتووشی پێده‌به‌خشێت. ئێمه له حاڵه‌تی به‌راوردكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه به هاوشێوه‌كانیان له كه‌لتووره‌كانی تردا ،به‌تایبه‌تی له كه‌لتووری ڕۆژئاوایی سه‌رده‌می ئێستامان، ده‌بینین كه تایبه‌تمه‌ندیه ئیسالمییه‌كان هه‌لی گرنگ ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی ئه‌و كهلتوورانهیتر بۆ وه‌رگرتن و خواستنی ئه‌لته‌رناتیڤی ئیسالمیی و هاوبه‌شی پێكردنی له چه‌مك و واتا كه‌لتووریه‌كانی خۆیاندا. بۆ نموونه تایبه‌تمه‌ندی (ئیمان) له كه‌لتووری ئیسالمی‌دا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ئاڕاسته مادیه له‌سنوور ده‌رچووه‌ی كهلتوورهكانیتر ده‌بێته‌وه ،پابه‌ندبوون
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
پێیه‌وه وا ده‌كات جڵه‌وی ئه‌و له‌سنوور ده‌رچوونه بكات كه به‌رده‌وام له فراوانبووندایه له‌ناو سیستمی به‌ها ئهخالقیهكاندا ،واقیعیبوونهكهی ڕێگا ده‌گرێت له ڕۆچوون له یۆتۆبیای فیكری و دنیای خه‌و و خه‌یاڵ، هه‌روه‌ها ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كه‌ی ئاڕاسته‌یه‌كی نوێ و جیاواز ده‌به‌خشێت به ڕێچكه‌ی مرۆڤایه‌تی ،گشتگیری و توانای ڕاگرتنی بااڵنس له‌نێوان دوالیزمهكاندا وای لێده‌كات هه‌ڵپه‌ی كهلتوورهكانیتر په‌ك بخات بۆ گرنگیدان به الیه‌نێك له‌سه‌ر حسابی الیهنێكیتر كه هیچی كه‌متر نییه له‌و ،هه‌روه‌ها مرۆڤدۆستیهكهی وایلێده‌كات كه سنوری ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگ و جوگرافیا و ئاینزاكان ببڕێت ،ئازایخوازیهكهی له كۆتاییدا مرۆڤ ڕزگار ده‌كات له هه‌موو فشار و بتپهرستیهك كه ملكه‌چی كردووه و له ئاستی مرۆڤبوونه‌كه‌ی دابه‌زاندووه ،ڕامیدهكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكه دروستكراوێكه سه‌رداری جیهان بێت. ته‌نانه‌ت توێژه‌ره ڕۆژئاواییه‌كانیش هه‌ستیان به‌مه كردووه و شایه‌تی زۆریانداوه له‌و باره‌یه‌وه، كه‌وه‌ك دانپێدانانێكی ئازادانه و سه‌رچاوه‌گرتوو له قه‌ناعه‌ت و عه‌قڵه‌وه داده‌نرێت و پشتبه‌ست به تێڕوانینی به‌راوردكارانه له نێوان ئه‌وه‌ی له كه‌لتووری ئیسالمی‌دا هه‌یه له به‌ها و تایبه‌تمه‌ندی كارا و جیاواز و ئه‌وه‌ی له كه‌لتووره‌كانی تردا هه‌یه، كه ده‌كرێت ڕۆڵی خۆی ببینێت له داڕشتنه‌وه‌ی ئێستا و داهاتووی مرۆڤایه‌تیدا.7
له‌كۆتاییدا و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نابێت بكه‌وینه گومانی ته‌سلیمبوون به یه‌كێك له‌م گشتڕوانینانه: (أ) هه‌موو كه‌له‌پووری ئیسالمیی ته‌عبیر له تێڕوانینی ئیسالمیی ده‌كات بۆ بونه‌وه‌ر و ژیان ومرۆڤ. (ب) مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی كه‌له‌پووری ئیسالمییه درێژكراوه‌ی ئه‌و تێڕوانینه بێت. به‌ڵكو ئه‌و كه‌له‌پووره پێكهاته‌یه‌كی تێكه‌ڵه له ڕه‌سه‌ن و بێگانه ،تێكه‌ڵه له چاالكی مه‌عریفی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی قورئان و سوننه‌ته و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌واندا په‌یدا بووه و چاالكیهك كه خزاوه‌ته ناو شارستانی ئیسالمیی ،به‌هۆی كاریگه‌ری و سه‌رسامبوون به الیه‌نێك یان چه‌ند الیه‌نێكی به‌رهه‌می ئه‌وانیتره‌وه ،یان به مه‌به‌ست له‌الیه‌ن خه‌ڵكانی غه‌یری مسوڵمانه‌وه ئه‌مه كراوه ،بۆ چاندنی جه‌سته‌ی نامۆ له پێكهاته‌ی شارستانی ئیسالمییدا و شێواندنی له‌ناو خۆیدا. به‌هه‌رحاڵ ،توێژه‌ر كاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌له‌پووردا ده‌كات ،خۆی له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌دا ده‌بینێته‌وه ،پێش ئه‌وه‌ی بۆی ڕوون ببێته‌وه كه كامه ئیسالمی ڕه‌سه‌نه و كامه یۆنانی و فارسی و هیندی و یه‌هودی و ناسرانیه ،نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو هه‌ندێكجار له ته‌نها یه‌ك بابه‌تی كه‌له‌پووردا هه‌ردوو ماده‌كه بوونیان هه‌یه ،ده‌بینین له هه‌ندێ الیهنیهوه ئیسالمییه و له‌الیه‌كی تریه‌وه نائیسالمییه، ئه‌مه نه‌ك ته‌نها له ورده‌كاری و به‌شه‌كانیدا به‌ڵكو له هێڵه گشتیی و خاڵه بنچینهییهكانیشدا. كه‌واته دوالیزمهیهكی له‌مشێوه‌یه كاری خۆی به‌دوو ئاڕاسته‌دا ده‌كات ،یه‌كه‌میان پێكهێنانی دوو شێوه له به‌رهه‌می مه‌عریفی كه هه‌ر له بنه‌ماو بنچینه تیۆریهكهیاندا دژی یه‌كترین ،دووه‌میان وا له بابه‌تێكی مه‌عریفی ده‌كات كه ئیشكالیه‌تی تێكه‌ڵبوونی
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
كه‌له‌پوور به‌رهه‌می چركهسا و ژین ه‌یه‌كی دیاریكراوه له ز ربه‌ی كاتدا ،بۆیه مهر دار و وابه‌سته‌یه به مێ وو و و رافیاوه.
) (
11
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
12
هه‌ردوو جۆره‌كه له یه‌ك كاتدا له‌خۆی بگرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕوون و ئاشكرا بێت له‌و بواره‌ی كه ناونراوه فه‌لسه‌فه‌ی ئیسالمیی ،به‌هۆی كاریگه‌ری به‌رچاوی به فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی و وه‌رگرتنی چه‌مك وبابه‌تی زۆر لێی له‌سه‌ر ئاستی مه‌نهه‌ج و بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه ،ئه‌وا به نیسبه‌تی بواره زانستی و ئینسانیه‌كانی تر به‌و شێوه‌یه ئاشكرا و ڕوون نییه. بۆیه له هه‌موو حاڵێكدا ،هه‌وڵی توێژه‌ر له گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه بۆ سروشتی په‌یوه‌ندی بواره مه‌عریفیه‌كان به ئیسالمه‌وه ،یان به غه‌یری ئیسالمه‌وه له كه‌له‌پووردا ،وا ده‌خوازێت كه توێژه‌ر زانیاری ته‌واو و تێروپڕی هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماكانی تێڕوانینی ئیسالمیی و پایه گرنگه‌كانی ئه‌و تێڕوانینه لهالیهك ،لهالیهكیترهوه شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بێت له یه‌كێك له لقه‌كانی مه‌عریفه‌دا ،ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه كه ده‌ستبردن بۆ كه‌له‌پوور پێویستی به گروپێكی ته‌واوه كه كادری ئیسالمیی پسپۆڕی له هه‌موو لقه‌كانی مه‌عریفه تێدا بێت ،چونكه پسپۆڕێكی فه‌لسه‌فه ناکرێت له بواری مێژوودا كاربكات ،یان مێژووناسێك ناتوانێت له‌بواری فیقهـ و شه‌ریعه‌تدا كاربكات ،هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌نجامی قه‌ناعه‌تهێنه‌ر و گونجاو به‌ده‌ستبهێنن له‌بواری زانسته‌كانی زمان و ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا. له‌وانه‌یه هه‌موو ئه‌مانه له هێڵه گشتیهكانیی كاركردنیاندا به‌یه‌ك بگه‌ن ،ئه‌و هێڵه گشتیی و پڕه‌نسیپ تێڕوانینه شه‌رعیانه‌ی كه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆیان و چه‌مك و بۆچوونهكانیانی لێ وه وه‌ربگرن ،به‌اڵم دوای ئه‌م سه‌ره‌تایه هه‌ریه‌كه‌یان به ڕێگای خۆیدا ده‌ڕوات بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و لقه مه‌عریفیه‌ی كه تێیدا پسپۆڕه ،كه بێگومان مه‌نهه‌ج و ئاڕاسته و داتا و ئه‌نجام وسروشتی گرنگیدانی جیاوازه له لقهكانیتر. پێویستیه‌كی تریش هه‌یه زۆر گرنگه له‌بیری
ده‌بێ مه‌ن ه ێكی ون او و نه‌رم واز دابڕێ ین بۆ مامه‌ڵه له ه كه‌له‌پووردا نه‌كه‌ین ،دانان و ڕێكخستنی كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر و بنه‌مایه كه له ڕێگایانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می مه‌عریفی كه‌له‌پووردا بكه‌ین ،ئه‌و پێوه‌ر و بنه‌مایانه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندێكی مه‌نهه‌جی دیاریكراو به كاره‌كه‌مان ده‌دات ،ئه‌وه‌نده‌ش ده‌بنه هۆی گێڕانه‌وه‌ی كات و توانا و ڕێگا له بهفیڕۆچوونیان ده‌گرن بۆ گه‌یشتن به ئامانج. ئاشكراشه كه به‌رهه‌مه مه‌عریفییه‌كانی كه‌له‌پوور هه‌موویان له یه‌ك ئاستدا نین ،چ له‌ڕووی به‌های زانستییه‌وه چ له‌ڕووی توانای كارابوونیان له پێكهاته‌ی مه‌عریفی شارستانی هاوچه‌رخدا ،واته له ڕووی به‌رده‌وامبوون و چاالكیان له هه‌موو سه‌رده‌م و كاتێكدا .هه‌روه‌ها به نیسبه‌تی موسڵمانانه‌وه دیاره كه‌وا ده‌بێت پله‌به‌ندی و له‌پێشینه‌یی كاره‌كان ڕه‌چاو بكه‌ن ،كه واده‌كات هه‌ندێك الیه‌نی كه‌له‌پوور به پێویست بزانرێت كه به‌هیچ جۆرێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ریدا نابێت ،به‌اڵم ده‌كرێت هه‌ندێك الیهنیتر ئاسانكاری تێدا بێت بۆ وه‌رگرتن و ڕه‌تكردنه‌وه و الیهنیتریش هه‌ن كه ڕه‌تكردنه‌وه و وازلێهێنانیان كارێكی زه‌روور و پێویسته. كاتێك ئه‌مه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین ئه‌وا توانایه‌كی باشمان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات ،چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه ناونراوه (حورمه‌ت و پیرۆزی كه‌له‌پوور) په‌ك ده‌خات و نایهێڵێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و كه‌له‌پووره له چوارچێوه گشتیه‌كه‌یدا و به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه قبوڵ بكه‌ین، دواتر له بێژنگی بده‌ین و هه‌مووی جیابكه‌ینه‌وه و ڕه‌گه‌زه‌كانی دیاری بكه‌ین ،تا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و ڕه‌گه‌زانه بدۆزینه‌وه كه ڕه‌گوڕیشه‌ی ئیسالمییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خزێنراونه‌ته ناویه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئیسالمه‌وه. هه‌روه‌ها به دانانی پێوه‌ری له‌پێشینه‌یی ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م كه‌له‌پووره جگه له گرنگیه مێژووییه‌كه‌ی هیچ كاریگه‌ری بۆ سه‌رده‌می ئێستامان نییه ،چ بۆ مرۆڤایه‌تی چ بۆ گروپ و تاقمه ئیسالمییه‌كان. با له‌سه‌ر ئه‌مه چه‌ند نموونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه ده‌باره‌ی ئه‌و كه‌له‌پووره‌ی كه پێكهاته‌كانی له ژماردن نایه‌ن ،بۆ نموونه له كۆمه‌ڵناسیدا كه له كۆندا پێی وتراوه (العمران البشری) كارێكی وه‌كو (مقدمة)ی ئیبن خه‌لدون و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئه‌و وان پێویست و گرنگه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌م لقه‌ی مه‌عریفه ،نه‌ك ته‌نها بۆ موسڵمانان ،به‌ڵكو به نیسبه‌ت هه‌موو جیهانه‌وه (مقدمة) به‌رهه‌مێكی گرنگ و مه‌عریفییه بۆ بواری كۆمه‌ڵناسی كه تا ئێستاش چاالكییه مه‌نهه‌جی و ئه‌كادیمیه‌كانی ئه‌م زانسته لێی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن و زیاده ده‌خه‌نه سه‌ر تێزه‌كانی. له زانستی مێژوودا مه‌عریفه‌ی مرۆڤایه‌تیی به گشتیی ناتوانێت به‌سه‌ر هه‌موو بواره مه‌عریفیه‌كانی به‌بێ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا زاڵ بێت به‌بێ گرنگیدانی ته‌واو به مێژوونووسێكی پانتاییه‌كی كی وه‌ك (ته‌به‌ری) ،ناتوانێت پانتاییه فراوانی مێژووی ئیسالمیش به‌گشتیی فه‌رامۆش بكات ،چونگه به‌شێكی زۆری مێژوویان پاراستووه ئه‌مه و شیكردووه‌ته‌وه و پێكهێناوه ،جا ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ مرۆڤایه‌تیی به گشتیی ئاوابێت، ده‌بێت به نیسبه‌ت موسڵمانان خۆیانه‌وه چه‌ند گرنگ بێت. ئه‌مه‌ی ده‌وترێت بۆ كۆمه‌ڵناسی هه‌ر و مێژوو ،بۆ بواره‌كانی تریش هه‌ر
ڕاسته ،وه‌كو یهروهرده و جوگرافیا و ئه‌ده‌بیات و جۆره‌كانی هونه‌ر و ...تاد ،ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌م لقانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرنگ بێت ،ئه‌وا بۆ موسڵمانان زۆر گرنگتره ،بۆ نموونه كه‌له‌پووری یاسایی و فیقهی و شه‌رعی ئه‌گه‌ر لێیان بكۆڵرێته‌وه و پاڵفته بكرێن و پۆلێن بكرێن ،ده‌بنه ڕێخۆشكه‌ر و بنچینه بۆ بزووتنه‌وه‌ی هه‌ڵگۆستن (حركة االجتهاد)ی ئیسالمی هاوچه‌رخ كه ده‌كرێت سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێ بكاته‌وه له‌و بنچینه‌یه‌وه نه‌ك له بۆشاییدا ،یان بازدان به‌سه‌ر ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیدا ،به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌م لقه گرنگه‌ی مه‌عریفه گرێ بدرێته‌وه به ڕابردوو. ڕاسته له‌وانه‌یه توێژه‌رانی ئه‌م بواره زانستییه له پێكهاته كهلتووریهكهیدا پانتایی فراوان ببینن كه هیچ به‌هایه‌كی مه‌عریفی و شه‌رعی نه‌بێت ،بۆ نموونه با ئیبن خه‌لدون هه‌ندێك ئه‌نجام و ڕاوبۆچوونی كرچوكاڵ یان هه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵناسی هه‌بێت ،یان كۆمه‌ڵێك درۆ و ده‌له‌سه و حیزبایه‌تی و الیهنداری له‌سه‌ر ئاستی زانستی مێژوو ،یاخود خه‌رمانێك له ئیسرائیلیات له زانستی قورئاندا ،یان كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ری فیقهی بۆ كێشه و گرفتێك كه كۆن بوون و له ئێستادا نه‌ماون له‌سه‌ر ئاستی خنهیهكی كرچوكاڵ و بێ مه‌نهه‌ج ڕه‌خنه‌یه فیقهیی ،یان ڕه‌خنه كه ته‌نها ته‌نها پشتی به حه‌زی سروشتی مرۆڤ به‌ستووه له‌سه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ده‌ب ،یان و یان، به‌ستووه به‌اڵم هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نن كه به‌اڵم هه‌موو پێویستی مرۆڤایه‌تیی و شه‌رعیی ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌بوون ،به‌اڵم ئه‌و ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ توێژه‌ر ئه‌وه ئه‌وه ئه وه‌یه كه ده‌توانێت ئه‌م بابه‌تانه به ئاسانی له پێكهاته‌ی كه‌له كه لهپووردا البه‌رێت ،ئه‌مه‌ش باری سه‌رشانی كه‌مێك سوك
13
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
14
ده‌كات له پرۆسه‌ی ههاڵوێركردن و له بێژنگدانی كه‌له‌پوور. به‌اڵم له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا ،هه‌ندێك جۆری مه‌عریفه هه‌ن كه قوربانیدان یان گوێنه‌دان پێیان ،یاخود النیكهم هه‌ڵپه‌ساردنیان له ئێستادا پێموایه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره ئه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی مه‌عریفه‌ی مرۆڤایه‌تی ،یان پێویستیه عه‌قیدی و ته‌شریعیه‌كان ،هیوادارم هه‌ڵه نه‌بم یان زیاده‌ڕۆییم نه‌كردبێت ئه‌گه‌ر نموونه‌ی ئیبن سیناو كیندی و فاڕابی بهێنمه‌وه له فه‌لسه‌فه‌دا ،یان بێنه‌وبه‌ره‌ی گروپه جیاوازه‌كان له نێوان خۆیاندا، یاخود به‌شێكی زۆری زانستی كهالم و تیۆره كهموكورت و نازانستییهكان له‌بواری زانستهپهتیی و پڕاكتیكییهكاندا به تایبه‌تی زانستی سروشتی و گه‌ردونناسی و ده‌رونزانی...تاد. به‌ڕاستی له‌م دوو ده‌یه‌ی دواییدا كه‌له‌پووری ئیسالمیی بووه به مه‌یدانێكی كراوه بۆ بیرمه‌ندانێك كه تێگه‌یشتنی پێویستیان نییه بۆ بنچینه‌كانی تێڕوانینی ئیسالمیی و پایه‌كانی ،ئه‌مانه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا له دژایهتیدان بۆ ئه‌م بنه‌ما و پایه گرنگانه ،بۆیه هه‌میشه كه‌له‌پوور به‌كارده‌هێنن بۆ سه‌لماندنی بۆچوون و ئه‌نجامه‌كانیان كه خۆیان ده‌یخوازن ،به په‌یڕه‌وكردنی مه‌نهه‌جێكی نوقسان كه ئه‌م كه‌له‌پووره به ته‌واوی ناخوێننه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامی دیاریكراو له یه‌كێك له بواره‌كانی مه‌عریفه ،كه بواری زۆر و فراوانن ،به‌ڵكو پشت به هه‌ڵبژاردنی چۆنیه‌تی ده‌به‌ستن كه‌واده‌كات زۆرێك له ڕه‌گه‌زه ڕه‌سه‌نه‌كانی دوربخاته‌وه – ئه‌مه‌ش به‌هۆی حیزبایه‌تی یان ئاره‌زووه‌وه بێت ،-به‌مه‌ش هیچ ناهێڵنه‌وه ،ته‌نها ئه‌و شتانه نه‌بێت كه جه‌خت
له‌سه‌ر ئه‌نجامی دیاریكراو‌و و كورتبین ده‌كه‌نه‌وه. گومانیشی تێدا نییه كه ئه‌و گرنگیه‌ی چاالكیه‌كانی (ئیسالمیهتیی مه‌عریفه) به بازنه‌ی كه‌له‌پووری ده‌دات ،ئه‌و مه‌نهه‌جه ورد و ڕه‌سه‌نه‌ی لێوه‌ی ده‌ڕوانێت بۆ تێگه‌یشتنی چه‌مكه‌كانی ئه‌م كه‌له‌پووره و شیكردنه‌وه و ههاڵوێركردنی ،بابه‌تگه‌لێكی گرنگن كه توانای زیاتری پێده‌به‌خشن بۆ تێگه‌یشتن له كرۆكی كه‌له‌پوور و په‌یبردن به حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی، هه‌موو ئه‌مه پاساوی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه زۆره‌ن كه ده‌یدات بۆ خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌شی به شێنه‌یی دێته‌ده‌ست و له‌ناو ژینگه‌ی سروشتی خۆیدا ،ئه‌مه نه‌ك ته‌نها بۆ پڕۆژه‌ی ئیسالمیهتیی مه‌عریفه ،به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرنگی به كه‌له‌پوور ده‌ده‌ن چ له‌ڕووی ئه‌كادیمیی یان عه‌قیده‌ییه‌وه بێت ،ڕێگا له هه‌موو ده‌گرێت كه پێشتر هه‌وڵه ههوێنكراوه كهموكوڕهكان ده‌گرێت هه‌واڵنه‌ی بڕیاری خۆیانداوه ،ئه‌و هه‌واڵنه‌ی ئهمم ده‌یانه‌وێت به‌رهه‌می فراوانی ئه ناحه‌ق ق بۆ كه‌له‌پووره به‌حه‌ق و ناحه سه‌لماندنی بیروبۆچوونه‌كانی گه‌ڵ ڵ خۆیان به‌كاربهێنن ،له‌گه سه‌ره‌تاییترین سه‌لمێنراوه‌كانی دژیه‌ك ك و تێڕوانینی ئیسالمی‌دا دژیه ناكۆكن.
* ئەم وتارە تایبەت بۆ گۆڤارى خاڵ نووسراوە و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانى کوردى.
خا ل
. 209 - 208
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
بۆ نموونه سه‌یری ئه‌مانه بكه :-كوستاف 1 فون كروبناوم :الوحدة والتنوع في الحضارة اإلسالمية، تحرير كروبناوم ،ترجمة د .صدقي حمدي ،دار المتنبي، بغداد 1966-م ،ص - 80 ،80 - 79 ،53 ،39 - 38 ،141 ،123 ،81مارسيل بوازار :انسانية اإلسالم ،ترجمة د .عفيف دمشقية ،دار اآلداب ،بيروت 1980-م ،ص ،425موريس بوكاي :القرآ‌ن الكريم والتوراة واالنجيل ( دراسة الكتب المقدسة في ضوء المعارف الحديثة ) ،دار المعارف ،القاهرة ـ 1978 -م ،ص ،14أرنولد توينبي :مختصر دراسة للتاريخ ،ترجمة فؤاد محمد شبل ،لجنة التأليف والترجمة والنشر ،القاهرة 1960-م، ،241 / 1دومينيك سورديل :اإلسالم ،ترجمة د .خليل الجر ،المنشورات العربية ،بيروت 1977-م ،ص ،102 ليوبولدفايس ( محمد أسد ) :اإلسالم على مفترق الطرق، ترجمة د .عمر فروخ ،دار العلم للماليين ،بيروت 1965- م ،الطبعة السادسة ،ص ،71 - 70شاخت وبوزورث: تراث اإلسالم ،ترجمة السمنهوري ورفاقه ،سلسلة عالم المعرفة ،الكويت 1978-م،101 / 1 ،هاملتون ك‌ب « دراسات في حضارة اإلسالم ،ترجمة د .إحسان عباس ورفاقه ،دار العلم للماليين ،بيروت 1964-م ،ص ،4 - 3 كوستافلوبون :حضارة العرب ،ترجمة عادل زعيتر ،دار إحياء الكتب العربية ،القاهرة 1956-م ،الطبعة الثالثة ،ص ،318سيكريده ونكه :شمس العرب تسطع على الغرب ( في األصل :شمس الله تسطع على الغرب ) ،ترجمة بيضون والدسوقي ،المكتب التجاري ،بيروت 1964-م، ص ،530 ،394 - 393مونتكمري وات :تأثير اإلسالم على أوربا في العصور الوسطى ،ترجمة د .عادل نجم العبو ،دار الكتب ،الموصل 1982-م ،ص ،124 ،18روم الندو :اإلسالم
والعرب ،ترجمة منير البعلبكي ،دار العلم للماليين ،بيروت 1977م ،الطبعة الثانية ،ص .281 - 280 ،246محمد عبدالله عنان :ابن خلدون :حياته 2 وتراثه الفكري ،مطبعة لجنة التأليف والترجمة والنشر، القاهرة 1965-م ،الطبعة الثالثة ،ص .178 - 177 هه‌مان سه‌رچاوه.190 3 هه‌مان سه‌رچاوه.281 4 سورة البقرة ،اآليتان .141-134 5 سورة الزخروف ،اآلية .23 6 !- 330 7 ،439 ،431 ،389 ،388 - 387 ،369 ،31ليوبولدفايس ( محمد أسد ) :الطريق إلى مكة ،ترجمة عفيف البعلبكي ،دار العلم للماليين ،بيروت 1956 -م ،ص ،/ 376 ،324 - 323عرفات كامل العشي :رجال ونسا‌ء اسلموا ،دار القلم ،الكويت 1983- 1973 -م، ،109 - 108 / 4أميل درمنغم :حياة محمد ،ترجمة عادل زعيتر ،دار إحياء الكتب العربية ،القاهرة 1949- م ،ص ،372 - 371اتيين دينيه :محمد رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) باالشتراك مع سليمان الجزائري، ترجمة د .عبد الحليم محمود محمد عبد الحليم، الشركة العربية ،القاهرة 1959-م ،ص ،346 - 345 مونتمكري وات :محمد في المدينة ،تعريب شعبان بركات ،المكتبة العصرية ،صيدا -بيروت -بدون تاريخ، ص ،509د .محمود حمدي زقزوق :االستشراق والخلفية الفكرية للصراع الحضاري سلسلة كتاب األمة ،الدوحة 1404هـ ،ص ،145 - 144روجيه كارودي :وعوداإلسالم ،ترجمة ذوقان قرقوط ،الوطن العربي ،القاهرة 187 ،156 156 ،111 111 ،67 ،64 ،36 بيروت 1984-م ،ص 36،187
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
سه‌رچاوه و په‌راوێز
15
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
په‌یوه‌ندی كورد و ئی م ڕاما له موس انبوونی كورد د .كامهرا م همه‌د
ساڵی 1976له سلێمانی له‌دایكبووه. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو. پینج كتێبی چلپكراوی هه‌یه. چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی باڵوكردووهتهوه.
( )3شوبباتى 2016 ژمارە )
16
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
یاكردنهوهیهكی میتۆدیی
كه‌لتوور به‌گشتی نه‌ك ته‌نها كه‌له‌پوور خاوه‌ن، مۆركێكی مرۆییه‌و ته‌نها دیارده‌یه‌كی وابه‌سته‌یه به مرۆڤه‌وه ،مرۆڤ به‌و پێیه‌ی بوونه‌وه‌رێكی ژیره‌و له تێكڕای بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه به‌توانا ژیری‌و داهێنانه‌كانی جیاده‌كرێته‌وه ،له‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌دا هیچ به‌دیهێنراوێكی دیكه هاوبه‌شی ناكات ،.واته یه‌كیك له بنه‌ڕه‌تیترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌لتوور بریتییه له مرۆڤایه‌تیبوون.به‌واتایه‌كی دیكه مرۆڤ گه‌نجینه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی بیروباوه‌ڕ ،دابونه‌ریت، سیستم‌و داهێنانه‌كانی پێكهێناوه‌و نه‌وه به نه‌وه به‌شدارییان له پێشخستن‌و فێركردنی نه‌وه‌كانی دواتر كردووه.جا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌لتوور به‌رهه‌مێكی مرۆییه (رێژه‌یی)و (زه‌مه‌نییه) له‌به‌رئه‌وه شایسته‌ی وهرگرتنو ڕه‌تكردنه‌وه‌یه.1 لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه به خاڵێكی گرنگ بكه‌ین كه زۆرجار ئاڵۆزی له تێگه‌یشتنی كه‌لتووردا دروستكردووه ،ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی هه‌ندێك توێژه‌ر (ده‌قی ئایینی) یاخود (سروش –وحی) وه‌ك چاوگو ئاماده‌بوویه‌كی به‌رده‌وام بۆ كه‌لتوور زیاد ده‌كه‌ن .بێگومان ئه‌وه ئاڵۆزییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌وره‌كردووه .بۆیه جێی خۆیه‌تی هه‌ڵوێسته‌یه‌ك
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی تا ئێستا له پانتایی ڕۆشنبیری كوردیدا ده‌رباره‌ی پرسی (كورد و ئیسالم) گه‌اڵڵه بووه ،له دوو ئاڕاسته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه ،كه هه‌ردوكیان داكۆكی له به ئاینیبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كه‌ن! ئاڕاسته‌یه‌ك واده‌بینێت بونیادی كۆمه‌اڵیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی (كوردهواری) بونیادێكی ته‌واو ئاینییه! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردستان موسڵمانن ،ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیسالمییه! واته به‌بێ جیاكردنه‌وه‌ی (دهقو مێژوو) یاخود (ده‌ق و كه‌لتوور) له یه‌كتری هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت ،له جیاتی ئه‌وه‌ی توێژهرئاسا بێت له ڕیشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كه‌لتووری كوردی ڕابمێنێ و ئه‌و تااڵنه بدۆزێته‌وه كه تۆڕی ئه‌و بونیاده كۆمهاڵیهتییهی پێكهێناوه! ڕاسته‌وخۆ دێت ئه‌و ناته‌واویانه‌ی له كه‌لتووره‌وه چاوگیان گرتووه ،ئاڕاسته‌ی ده‌قه‌كانی دهكاتو ده‌یه‌وێت ڕیشه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته كوردییانه له‌نێو قواڵیی ده‌قه‌كاندا بدۆزێته‌وه! ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌لتووره چاوگێكی دیكه دروستیكردووه! ئه‌م ئاڕاسته‌یه زۆرجار خودی ده‌قه ئاینییه‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌ك لێكداوهتهوهوبهگهڕخستووه كه ڕاژه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته بكات ،كه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌یخوازێت! لهبهرانبهریشهوه ئاڕاسته‌یه‌كی تر سه‌ره‌ڕای باوه‌ڕبوونی به ئیسالمبوونی كورد‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات جه‌خت له‌سه‌ر ئاوێته‌بوونی كورد‌و ئیسالم بكاته‌وه ،به چه‌نده‌ها ته‌وه‌رو بابه‌تی به‌رگریكردن له‌هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئایینه‌وه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا جێبه‌جێده‌كرێت بۆ خۆبواردنو زۆرجار به‌رگریكردن به‌ناوی ئایینه‌وه له نه‌ریتێك كه ده‌ق ڕۆڵی له دروستكردنیدا نه‌بینیوه! لێره‌دا جێی خۆیه‌تی كه بپرسین :بونیادی كۆمه‌اڵیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌سه‌ر چ بنه‌ڕه‌تێك
دروستبووه! ئیسالم وه‌ك ده‌ق تا چه‌ند به‌شداری له دروستكردنیدا كردووه؟ هاوكات ئه‌ی خێڵ به چ ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌و پرۆسه‌یه‌دا پشكداربووه؟! ئایا ده‌كرێت خێڵ له‌سه‌ر ئایین هه‌ژمار بكه‌ین؟ یاخود ئایین له چ خانه‌یه‌كی بوونی خێڵدا جێی خۆی كردووه‌ته‌وه؟ ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها پرسیاری تر كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له وتارنووسی دوورمان ده‌خاته‌وه‌و وامان لێده‌كات وردتر هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر پرسه گرنگ‌و چاره‌نووسسازه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه ،ئاین، خێڵ ،كه‌لتوور...،تاد) بكه‌ین.
17
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
18
بكه‌ین‌و پێیدا بچینه‌وه‌و سنووره‌كانیان دیاریبكه‌ین. بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌مان ال به‌رجه‌سته بێت كه ئایا كه‌لتوور هه‌ر مۆركێكی مرۆڤێتی هه‌یه؟ یاخود ده‌قی ئایینیش ده‌گرێته‌وه؟ ئه‌وكاته كه‌لتوور دوو پاشخان (مه‌رجه‌ع)ی ده‌بێت :یه‌كه‌میان مرۆڤێتیبوونه كه پشت به به‌ده‌ستهاتووه (مێژوویی)و (پۆزه‌تیڤی – وضعية)كه‌یه‌وه ده‌به‌ستێت ،دووه‌میشیان به‌نده به (ده‌قی ئایینی)و (سروش)ه‌وه.بێگومان هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌م دووانه ناكرێت لێكجیابكرێنه‌وه ،به‌اڵم به‌الی ئێمه‌وه پێویست به جیاكردنه‌وه ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی: یه‌كه‌م :كه‌لتوور به‌گشتی به‌رجه‌سته‌بوونی (سروش) یاخود درێژبووه‌وه‌ی (ده‌قی ئایینی) نییه، چونكه چه‌نده‌ها كهشو كایه‌ی گرنگی تێدایه كه به كاریگه‌رییه‌كی مرۆیی‌و ئازادانه‌وه به‌رهه‌م هاتوون، به‌بێئه‌وه‌ی ده‌قی ئایینی هیچ جۆره ده‌ستێوه‌ردانێكی تێدا هه‌بووبێت. دووه‌م :تێكه‌ڵكردنی ئه‌م دووانه (مرۆڤێتی)و (ده‌قی ئایینی) زاڵبوونی مۆركی مرۆیی به‌سه‌ر (ده‌ق)ه‌وه‌ی لێبه‌رهه‌مدێت. سێیه‌م :ڕێبازی (جیاكردنه‌وه)( ،ده‌ق) له خڵته‌و الدانو ناشرینییه‌كانی مێژوو ده‌رباز ده‌كات، به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی مرۆڤه‌كانه‌وه، ئه‌ویش به‌وپێیه‌ی كه مرۆڤ ئازادی خۆی و ئه‌زموون و به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆدایه، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ش بۆ مرۆڤ خۆش ده‌كات كه په‌ی به ئاسۆكانی ده‌ق یاخود ئاسۆكانیسروش یا هه‌ردووكیان ببات. به‌م شێوه‌یه كه‌لتوور داهێنراوێكی مرۆیی ڕووته ،ئه‌وه‌ش وامان لێده‌كات هه‌موو ڕووه‌كانی بهپێدراوه مێژووییه‌كانه‌وه ببینین .واته كه‌لتوور په‌یوه‌سته به خودی مرۆڤ‌و مهرجو بارودۆخه مێژووییه گۆڕاوهكانییهوه (چ به‌ره‌وپێشچوون بێت
كورد ئه‌وه‌نده ئی می وه‌ر ر كه له ه دابونه‌ریته خێ هكییهكانیدا ون اوبێ ، یاخود دواكه‌وتن) .ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كه‌لتووری سه‌رده‌مێك له‌سه‌رده‌مه‌كان ناتوانێت كه‌لتوورێكی نه‌مر بێت‌و به درێژایی سه‌رده‌مه‌كانی دوای خۆی بكرێته سهرمهشقو چاویلێبكرێتو جێبه‌جێبكرێت .واته هه‌موو نه‌وه‌یه‌ك كه‌لتووری مێژوویی خۆی به‌رهه‌م دێنێت‌و نه‌وه‌كانی دوایی باش‌و گونجاوه‌كانی لێوه‌رده‌گرن ،خراپ‌و نهگونجاوهكانیش ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.2
بونیادی كۆمهاڵیهتیی
بونیادی كۆمهاڵیهتیی باو له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بونیادی خێڵه‌كییه ،سیستمی خێاڵیهتی له مێژوویه‌كی دێرینه‌وه باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كێشاوه .بۆیه مێژووی خێڵ به‌شی شێری مێژووی كوردی پێكهێناوه! هه‌رچه‌نده كورده‌كان هه‌موویان خێڵه‌كی نین ،لهگهلهك جێ ئه‌وانه‌ی سه‌ر به هیچ خێڵێك نیین ،زۆرینه‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنن .به‌اڵم هه‌روه‌ك (مارتین فان برونه‌سن) ده‌ڵێت« :نا خێڵه‌كییه‌كان نێزیكه له گشت سه‌رده‌مێكدا( ،الیه‌نی كه‌م تا ئه‌م سه‌روه‌خته) له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه په‌یوه‌سته‌و پێبه‌ندی كورده خێڵه‌كییه‌كان بوون ،واته دیارده‌ی فیۆدالیزم به‌سه‌ر شیرازه‌ی خێڵدا زاڵه» .3ده‌رباره‌ی خێاڵیهتی له ناو كوردا كوردناس (وگرام) ده‌ڵێت: «سروشتی كورده‌كان له هه‌زار ساڵ پێش له دایكبوونی مه‌سیحه‌وه تا ساڵی ( )1900گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه .ئه‌وان (واته كورده‌كان) گه‌لێكی
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ئی
م له پانتایی و رافیای خێ دا
مرۆڤاێتی ،جیهانێتیو گشتگیرێتی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی جیهانبینی ئیسالمی بوون ،كه‌وای له‌و ئایینه كرد ته‌نهاله نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا قه‌تیس نه‌مێنێته‌وه‌و به‌ره‌و باكور ،خۆرههاڵتو خۆرئاوا له پێناو باڵوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ببزوێت .كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش وه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵگاكانی تر ڕووبه‌ڕووی ته‌وژمی ئه‌م ئایینه بوویه‌وه ،به‌اڵم ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌كی كوردی تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ئاماده‌یی وه‌رگرتنی ئایینه نوێیه‌كه‌ی هه‌بووه‌و به‌ده‌مییه‌وه چووه؟ له به‌رانبه‌ریشه‌وه ئایا خودی ئیسالم چ گۆڕانێكی له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا فه‌راهه‌م هێناوه‌و تا چه‌ند له كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا توانیویه‌تی شوێنی خۆی بكاته‌وه؟ به‌ده‌وییه‌كان ،له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه عه‌ره‌بی پێش ئیسالم له نیمچه دورگهكهیاندا به كۆمه‌ڵی په‌رته‌وازه‌و لیكجودا ده‌ژیان ،كه په‌یوه‌ندی
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
به‌هێز و به‌هره‌دارن ،مامه‌ڵه‌ی جوان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له كارمه‌نده ئینگلیزه‌كان توانیان هاورێیه‌تیان به‌ده‌ست بێنن ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی سروشته چیاییه بنهڕهتیهكهیانهوه یاخود هۆكارێك كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌ره‌تاییان ناتهواویهكیان هه‌یه ،ئه‌وان نه‌یانتوانیوه خۆیان له ناوهندوبیركردنهوهی خێڵه‌كی ڕزگاربكه‌ن».4 (نیكیتین) ده‌رباره‌ی سهرهتاێتی خێڵه كوردییه‌كان ده‌ڵێت»:له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستاماندا ناتوانین وێنه‌یه‌كی ڕاستی خێڵه دێرینه‌كان به‌ده‌ست بخه‌ین، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌مڕۆ له‌و خێاڵنهدا ده‌یبینین كه له واڵته عهرهبیو میزوپۆتامیاو كوردستاندا به‌دیده‌كه‌ین» .هه‌روه‌ها خێڵه كوردییه‌كان هێنده به‌سه‌ره‌تایی دادهنێتودهیانگێڕێتهوه بۆ سه‌رده‌می تهوراتو له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت« :ئه‌گه‌ر چووینه نێو نشینگهكانیان و له ده‌واره‌كانیان وردبووینهوهو له سه‌ركرده‌كانیان نزیك بووینه‌وه ،ئه‌وا له هه‌موو هه‌نگاوێكدا كه ده‌ینێین و له هه‌موو شتێك‌دا كه ده‌یبینین زیندوكردنهوهیهكی ماوه‌ی ته‌وراتییه، ده‌توانین له‌و پیاوه ڕیش سپیه‌دا كه سه‌رنجی ورد دهداتو له‌ژێر دهوارهكهیدا دانیشتووه‌و كوڕه‌كانی ده‌وریان داوه ،وێنه‌ی (ئیبراهیم) و (یه‌عقوب) یاخود باوكه دێرینه‌كانی تێدا ببینین .ئه‌و چوار یاخود پێنج ئافره‌ته‌ی كه له گۆشه‌یه‌كی دهوارهكهدا دانیشتوون یاخود به پێوه‌ن ،وێنه‌یه‌كی زیندوی (ریبیكا) و (ساره) و (راشیل) ده‌نوێنن ،كاتێك كه له جوانترین قۆناغی ژیانیاندا خۆیان ده‌رده‌خست.5». به‌هه‌ڵه‌دا ناچین ئه‌گه‌ر به‌درێژایی مێژوو تا سه‌رده‌می ئێستامان له‌م دۆزه بكۆڵینه‌وه ،پێویست به جیاكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی قۆناغه مێژووییه‌كان ناكات ،چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ڕووی پێكهاته‌ی كۆمه‌اڵیه‌تییه‌كان په‌یوه‌ندییه كۆمهاڵیهتییو گه‌شه‌سه‌ندنێكی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ،بۆ
ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ پێكهاته‌و په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه! ئه‌م زه‌مه‌نه‌ش زه‌مه‌نی دووباره‌بوونه‌وه‌ی یه‌ك دیمه‌نه كه پێویستی به ڕه‌هه‌نده‌كانی ڕابردوو‌و ئێستاوداهاتوو نییه.6 (عه‌بدوڵاڵ ئۆج ئاالن) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: «لهڕاستیداجیاوازی نێوان كورده‌كانی سه‌رده‌می سۆمهرییهكانو كوردانی ڕۆژی ئه‌مڕۆمان هێنده‌ی جیاوازی نێوان پیتی (ر)ی الوازو قه‌ڵه‌وه. كوردانی خاوه‌ن كه‌لتووری هه‌زاران ساڵه‌ی قه‌بیله ،ئێستاش قورسایی‌و مۆركی قه‌بیله‌یان له‌ناو گەلی كورد له پێشه» .7به‌واتایه‌كی تر گۆڕانێكی ئه‌وتۆ له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ڕووینه‌داوه! به‌ڵكو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه ڕوویانداوه زیاتر دیمه‌نه ڕووكه‌شه‌كانی ژیانیانی گرتووه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی كورت خایه‌ن بووه!
19
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
20
ڕهچهڵەك تاكه‌كانی پێكهوهدهبهستهوهو كۆمه‌ڵه‌كانی له‌یه‌كتر جیاده‌كرده‌وه .مه‌رجه ماددییه‌كانی ژیانی ئه‌و كه‌سانه له وشكی زه‌وی ،جێگۆڕین ،كه‌می له‌وه‌ڕگا چه‌ند خهسڵهتو سیفه‌تێكی دیاریكراوی پێ به‌خشیبوون كه نه‌یان ده‌توانی ده‌سه‌اڵتێكی گشتی دابمه‌زرێنن تا خێرا له خۆیه‌وه بۆ ده‌سه‌اڵتێكی ناوه‌ندی له شێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا گه‌شه بكات .جا بۆئه‌وه‌ی دهوڵهتیكیان بۆ دروست ببێت، پێویستی به فاكته‌رێكی تر هه‌بوو كه سیفه‌ته‌كانیان ههڵبگێڕێتهوهو ڕیزه‌كانیان یهكبخاتو ئاڕاسته‌ی هێزو چاالكییهكانیان به ئاڕاسته‌یه‌كی تردا بگۆڕێت، به‌ده‌ر له ئاڕاسته‌ی ملمالنێی خێڵه‌كی كه به‌رده‌وام قهوارهكهیانی په‌رت ده‌كرد.8 ئه‌و فاكته‌ره پێویسته‌ش ته‌نها ئایین بوو، ئایین كه ئیرهییو ملمالنێی نێوانیانی نه‌ده‌هێشت، ڕه‌وشته ناپه‌سه‌ندو خراپه‌كانی الدهبردو خه‌سڵه‌ته پۆزه‌تیڤه‌كانی تێدا تۆخ ده‌كردنه‌وه ،وشه‌و گوتاریانی یه‌ك ده‌خست.9ئیسالم توانی كۆمه‌ڵگای سروشتی ئه‌و كاته‌ی عه‌ره‌ب تێبپهڕێنێتو كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بدا بونیاد بنێت! وه‌ك ده‌مارگیرییه‌كی بااڵو په‌ره‌سه‌ندو تا ئاستی پرۆژه ڕۆشنبیرییه‌كه‌ی تا به نیشانه پهیامییهكهی (رسالی)یه‌وه بتوانێت ده‌مارگیرییه خێڵه‌كییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست ئاڕاسته بكات و بۆ كۆمه‌ڵگا به‌ره‌نجامی باشی لێبكه‌وێته‌وه. بۆیه گوتاری ده‌مارگیری وه‌ك ناوه‌رۆكێكی هه‌میشه‌یی بۆ شێوه‌ی ده‌سه‌اڵت به‌رده‌وام بووه‌و توانیویه‌تی سیمبوله ئایینییه‌كان وهربگرێتو له پرۆسه‌ی ده‌سه‌اڵتدا به‌كاریان بهێنێت ،ئه‌م به‌كارهێنانه‌ش شێوه‌و شێوازی جیاوازی له‌خۆگرتووه .ئه‌مه‌ش هه‌ر له ئه‌زموونی خه‌الفه‌تی ڕاشدییهوه كه له پاش كۆچی دوایی په‌یامبه‌ر (د.خ) ده‌ستیپێكرد .ڕاسته‌وخۆ شێوه‌ی ده‌سه‌اڵتی
فه‌رمانڕه‌وای له خۆگرتو دوو ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌بوو – كه ئامانجی هه‌موو دهسهاڵتێكه له مێژوودا -ئه‌وانیش :یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ،پاشانیش به‌رگری لیكردنی له مه‌ترسی ده‌ره‌كی ،ئه‌گه‌ر به ڕێگه‌ی فتوحاتیش بێت. قۆناغی ده‌سه‌اڵتی ڕاشدین توانی گۆڕانێكی كوده‌تایی له ناوه‌رۆكی گوتاری ده‌مارگیریدا بكات، ده‌مارگیری له ده‌الله‌ته خێڵه‌كی و نزیكی خوێنه‌وه بۆ دهاللهتێكی تر كه جۆرێكی نوێی سنووربه‌زێن (خارق) بوو گواسته‌وه .ئه‌ویش ده‌مارگیری پابه‌ندبوون به گۆڕانی جیهانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانرێت جێبه‌جێ بكرێت .10به‌اڵم ئایا ئیسالم هه‌مان ڕۆڵیشی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا گێڕا؟ (هاشم ته‌ها عه‌قراوی) ده‌رباره‌ی باڵوبوونه‌وه‌ی (ئایدیۆلۆجیا) له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ده‌ڵێت: «باڵوبوونه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجیا له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا زیاتر به شێوازی خوتبه‌و ئامۆژگاری‌و (وه‌عز) بووه ،به‌ده‌ر له وتووێژی زانستییانه‌و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد زۆر حه‌ز به گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگوزشته‌و چیرۆكی قاره‌مانێتی‌و شه‌ڕ ده‌كات ،ئه‌م چیرۆكانه‌ش شوێنه‌وارێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دڵی ڕۆڵه‌كانی خێڵ به‌جێهێشتووه. زۆر له منداڵ‌و الوهكان –به‌تایبه‌ت -له گونده‌كاندا شه‌وانه تا دره‌نگ ده‌مانه‌وه‌و به‌تاسه‌وه گوێیان بۆ ئه‌و چیرۆكانه ده‌گرت ،كه به‌سه‌رهاتی (پاڵه‌وان)ه كوردییه‌كانی سه‌رده‌مه مێژووییه‌كانی ده‌گێڕایه‌وه، هاوكات ئه‌و چیرۆكانه زۆرجار تێكه‌ڵ به ئه‌فسانه‌كان ده‌كران».11 له‌سه‌ر به‌ندی به‌هه‌ند وه‌رگرتنی بنه‌ما سایكۆلۆجی و كۆمهاڵیهتییهكانهوه ده‌شێت بۆ په‌یوه‌ندی كورد و ئیسالمیش ئه‌مه ڕاستبێت .به تێڕامان له بوونی ئیسالم له‌نێو كوردا ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندی كورد به ئیسالمه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
پرۆسه‌یه‌كی (فوقی) بووه ،ئه‌وه‌نده (تحتی) نه‌بووه! ئه‌وه‌نده‌ی ڕووكه‌شی (سطحي) بووه ،ئه‌وه‌نده كرۆكی (جوهری) نه‌بووه! ئه‌مه‌ش هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كان وه‌ك پێویست ئایینه‌كه وهرنهگرنو هاوكات ئاینه‌كه‌ش نه‌یتوانیوه كاری بنه‌ڕه‌تی خۆی لهكۆمهڵگهكهدا ئه‌نجام بدات. (مه‌سعود محه‌ممه‌د) ئاماژه به په‌یوه‌ندی كورد‌و ئیسالم دهكاتو ده‌ڵێت« :له ((1300 ساڵه‌وه كورد به‌ره‌و قیبله (بسم الله) له سه‌ربڕین دهكاتو تیغ به شوێنێكی دیاریكراوی گه‌ردنی كوشتوودا ده‌هێنێت ،ئه‌گه‌ر نا به مرداری داده‌نێت. هه‌ر ئه‌و كورده كه هێنده ده‌ربه‌ستی مارهبڕینو سه‌ربڕینه شایی ڕه‌شبه‌ڵه‌ك ده‌كات .چه‌ندێكی بۆی بلوێ له مه‌یدانی زایه‌ند (جنس )sexبێ وه‌یا له مه‌یدانه‌كانی دیكه‌ی دنیا بێت به قیله شهرعان وه‌یا به‌بێ شه‌رعی پاته‌وپات ئاره‌زووه ناڕه‌واكانی دابین ده‌كات .تۆ سه‌یری ئه‌و دزه‌ی كه به‌رخی دزراوی له ده‌ست مردار دهبێتهوهلێی ناخوا ،خۆ دزین حه‌رامتره له گۆشتی مردارەوەبوو ،ڕه‌نگه كۆمه نه‌كا له دامركاندنی حه‌زی نێرانه‌ی ،وه‌یا مێیانه‌ی، به‌اڵم به‌دوا ئه‌و حه‌زه‌دا نوێژی بێ ده‌ستنوێژ وه‌یا بێ غوسڵ ناكات”( .12ئه‌حمه‌دی موفتی زاده)ش ده‌رباره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌ڵێت« :هێشتا موسڵمان
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ئایینی ئی م نه‌یتوانی كۆمه‌ڵ ای ئه‌و كاته‌ی كوردی له‌و بارود خه‌ی كه تێیدابوو تێ‌ب هڕێنێ و كۆمه‌ڵ ایهكی ن‌و بونیاد بنێ ، وه ئه‌و كۆمه‌ڵ ایه‌ی له سه‌ره‌تای ئی مدا له نی ه دوور هی عه‌ره بونیادی نا.
دروست نه‌بووه! موته‌عه‌هید نه‌بوون به ئیسالم! ئیسالم له ئێستادا شتێكی سونهتیو خانه‌واده‌ییه! كوا ،كێ په‌یمانی به ئیسالم داوه؟ كێ به‌یعه‌تی داوه (موو به موو) ئیسالم به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌یه ناسراوبێت پێی؟ نییه ،بۆیه حه‌قیقه‌ته‌ن ئه‌مه‌ی وا هه‌یه موسڵمان نییه ،چونكه ئیسالم ئه‌و به‌یعه‌ته ئاگاهانه‌یه كه ده‌درێت».13 له مێژووی نوێی كورددا‌و له سه‌رده‌می میرنشینه كوردییه‌كاندا ،هه‌میشه زاناكان له كۆبوونه‌وه‌ی -بۆ نموونه -میرنشینی ئهردهاڵندا به‌شدارییان پێ ده‌كرا! هاوكات یه‌كێك له كاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی میره‌كان بریتی بوو له مزگه‌وت دروستكردن ،ئه‌مه‌ش له پێناوی نیشاندانی دڵسۆزی خۆی بۆ ئیسالم ئه‌نجامى ده‌دا! به‌اڵم له پراكتیكدا ئاینپهروهریو ڕێزلێنان له ناودارانی ئایینی شێوازێك بوو بۆ به‌كارهێنانی عولهماكان له‌الیه‌ن فه‌رمانڕه‌وایانی ئهردهاڵنییهوه بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌اڵتی خۆیان و ته‌نیاش ئه‌و كاته به قسه‌یان ده‌كردن كاتێك ئامۆژگارییه‌كانیان بگونجایه له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی میردا!.14 ته‌نانه‌ت له ده‌سنووسه‌كانی ئهردهاڵنییهكانهوه ده‌توانین بگهینهی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه پله‌وپایه‌ی كۆمه‌اڵیه‌تی ناودارانی ئایینی له میرنشینانی ئهردهاڵنو بابان‌دا گه‌ره‌نتییه‌كی به‌هێز نه‌بوون بۆ سه‌المه‌تی خودی خۆشیان (واته عولهماكان).15 ته‌نانه‌ت له میرنشینی به‌دلیسدا 40%ی 20-15%ی له ئهرمهنو دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانبوون ،به‌اڵم هیچ جیاوازییه‌ك نابه‌خشێته ئه‌م میرنشینه له ڕووی ڕه‌فتاری خێڵهكیانهیانهوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و میرنشینانه‌ی زۆرینه‌یان موسڵمانن.16 (موسه‌ته‌فا ئیبراهیم زه‌ڵمی) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت« :ده‌بوایه مامۆستای
21
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
22
ئایینی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر پته‌وی هه‌بووایه له‌گه‌ڵ ئاغای شوێنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانه‌كه‌ی به‌باشی بڕوات ،ئاغا ببێت به پشتیوانی‌و قوتاری بكات له‌و تهنگو چه‌ڵه‌مانه‌ی كه دووچاری ده‌بن له ماوه‌ی ژیانیدا .له پاداشتی ئه‌م پشتیوانی ئاغاوه بۆ مامۆستای ئایینی ده‌بوو مامۆستا چاو بپۆشێ له هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وا كه ئاغا به‌رانبه‌ر به دانیشتونی شوێنه‌كه ده‌یكات( ،ئاغا) یا (به‌گ)ی وا هه‌بوو زیاتر له (ده) دێ كاسپیان بۆ ئه‌و ده‌كرد، هه‌ر كشتوكاڵێكیان بكردایه ده‌بووایه له‌گه‌ڵ ئاغا به‌شی بكه‌ن ،مامۆستا جارێك له ئاغای نه‌ده‌پرسی كه ئه‌م (ده) دێیه له چ ڕێگه‌یه‌كه‌وه بوونه‌ته موڵكی ئه‌و ،چونكه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویانه زهویو باخ‌و ئاو یان به كڕین ده‌بێتبه موڵكی مرۆڤ یان به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به كۆشش‌و ڕه‌نج ،وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویه‌تی(:من احيا ارضا ميتة فهى له) واته هه‌ركه‌س زه‌وییه‌كی بێ خاوه‌ن ئاوه‌دان بكاته‌وه ئه‌بێته هی ئه‌و ،ئاغاكانی كوردستان هه‌یان بوو ده‌هه‌زار دۆنم زه‌وی به‌راوی هه‌بوو كه له الیه‌نی عوسمانییه‌كانه‌وه پێی درابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش‌و هێمنی ئه‌و دێهاتانه‌ی كه پێی ئه‌درێن ڕای بگرێت ،نه‌یه‌ڵێت هیچ شتێك یان هیچ جواڵنهوهیهك له‌و شوێنه‌دا له دژی سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانییه‌كان ڕووبدات. ڕۆژێك له ڕۆژان مامۆستا نه‌یده‌توانی به‌و ئاغایه بڵێت :ئه‌م ئه‌رزو ئاوه كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌تۆی داوه ،ئه‌گه‌ر هی ده‌وڵه‌ته ئه‌وه كه‌س ناتوانێت بیبه‌خشێت چونكه پێی ده‌وترێت (االموال العامه) واته ماڵی گشتییه‌و كه‌س ناتوانێت تصرفی تێدا بكات به‌پێی یاسای خوا‌و پێغه‌مبه‌رو یاسای ده‌ستكردی ئاده‌میزادیش ،ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاو‌و زه‌وییه موڵكی یه‌كێكی تره دووباره خه‌لیفه ناتوانێت ماڵی یه‌كێك داگیر بكا‌و بیدات به‌یه‌كێكی تر چونكه
ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت (غصب) غصبیش تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه له ئاینی ئیسالمدا. ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه ئاغای نه‌بووایه دانیشتوانه‌كان مریدو مه‌نسوبی شێخێك ببوونایه ده‌بوایه ئه‌و مامۆستای ئاینییهش ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی بگرتایه‌ته به‌رو ببوایه به مریدو مه‌نسوبی ئه‌و شێخه تا خۆی دڵنیا بكردایه له ژیاندا دانیشتوانی شوێنه‌كه زیاتر خزمه‌تیان بكردایه‌و ڕێزیان بگرتایه ،زۆرجار هه‌بوو مامۆستا ده‌بوو به خه‌لیفه‌ی شێخه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له دوو ڕێگه‌وه ژیانی خۆی دابین بكات: یه‌كه‌م :له ڕێگه‌ی مه‌الیه‌تییه‌وه .دووه‌میش :له ڕێگه‌ی خهلیفهگهرییهوه .هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی ئه‌م دوو ڕێگه‌یه‌ی بۆ جێبه‌جێ ببوایه نانی ئه‌كه‌وته ڕۆنه‌وه. له‌م ڕووه‌وه مامۆستای ئایینی نه‌یده‌توانی ڕۆژێك له ڕۆژان به‌و خه‌ڵكه بڵێ ئێوه بۆچی پشتان به شێخ زیاتر به‌ستووه له خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ،یه‌كێك نه‌خۆش ده‌كه‌وێت ده‌چن بۆالی شێخ دوعای بۆ بكات ،ژنێك منداڵی نابێت ده‌چێت بۆ الی شێخ تا منداڵی ببێت ،هه‌روه‌ها له هه‌موو تهنگو چهڵهمهیهكدا په‌نا به شێخ زۆرتر ده‌برا تاخوا! ئه‌گه‌ر ناڕه‌واییه‌كی بدیایه له شێخ یان له دهستو پێوه‌نده‌كه‌ی نه‌یده‌توانی به شێخ یا به دانیشتوانی شوێنه‌كه بڵێ ئه‌مه ناڕهوایهبه پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه! له ماوه‌ی مه‌الیه‌تی و فه‌قێیه‌تیدا (ته‌نها یه‌ك) مامۆستا‌م دی كه ڕاست بێت‌و به‌ڕاستی قسه بكات له‌گه‌ڵ دانیشتوانی شوێنه‌كه‌و شێخ‌و ئاغا( ...شێخ حسام ا‌لدین) زیاتر له چوار پێنج ملیۆن مرید و مه‌نسوبی له عێراق‌و ئێران‌و توركیا‌و پاكستان‌و سووریا هه‌بوو ،هه‌موویان به ته‌مای ئه‌وه بوون له ڕۆژی قیامه‌ت شه‌فاعه‌تیان بۆ بكات!».17 ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار مه‌الكان الی ئاغا‌كان
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
سكااڵیان له‌سه‌ر هاوپیشه‌كانی خۆیان كردووه ،ئاغا هه‌ڵساوه به‌دادوه‌ری كردنیان! وه‌ك ئه‌و سكااڵیهی هه‌ندێ مه‌ال الی (حه‌مه غای گه‌وره)ی كۆیه له‌سه‌ر مه‌الی گه‌وره دهیكهنو هه‌وڵی شكاندنی ده‌ده‌ن!.18 (مه‌الی گه‌وره)ش باش له سروشت‌و ڕۆڵی مهالو شێخ تێگه‌یشتبوو ،بۆیه له چه‌نده‌ها شوێندا لێیان دێته گۆ ،به هۆكاری له ئایين ده‌رچوونی كوردیان له قه‌ڵه‌م ده‌دات ،وه‌ك له هۆنراوه‌ی (سوێندت بۆ ده‌خۆم) ده‌ڵێت: سوێندت بۆ ده‌خۆم به‌و خودای بێ چوون به قسه‌ی شێخۆلكان كورد له دین ده‌رچوون ............................................. مهالو شێخه‌كان بێ دین‌و بهدخوون (اال انهم هم المفسدون).20*19 یاخود له شوێنێكی تردا ده‌ڵێت: شێخی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ت به هه‌موو فێڵ‌و كهیدو تهماعهت هه‌روه‌كو پاپا به‌هه‌شت ده‌فرۆشی وه‌ی قوڕت به‌سه‌ر گه‌لی بێ هۆشی له سایه‌ی تۆ‌و كه‌رامه‌تی تۆ دین‌و دنیامان هه‌موو له‌ده‌ست چوو.21 هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له سایه‌ی شێخ‌و شه‌یتان ،دین‌و ئیمان له‌نێو كوردان نه‌ماوه خۆڵ به‌سه‌رمان.22 (پیره‌مێرد)ی شاعیریش له هۆنراوه‌ی (نوێژ)دا به‌مشێوه‌یه باس له‌و په‌یوه‌ندییه دهكاتودهڵێت: ....توخوا لێی گه‌ڕێ له ئیمانی كورد هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه ،بڵێن نوێژمان كرد هه‌رچی نوێژ ئه‌كات له‌و به‌رهه‌یوانه سوجده ئه‌باته به‌ر ئه‌و قه‌برانه له شێخ ئه‌ترسێت له خوا قهیناكا له‌به‌ر شێخ نه‌بێت هیچ نوێژێك ناكا قه‌یناكه قه‌بری شێخی سه‌ركاره
سوجده بۆ شێخه (زاته‌ن) له‌م شاره له جهردهیشدا نوێژیان ته‌رك ناكه‌ن بۆ هه‌ژار كوشتن پف له دۆ ناكه‌ن چاولێكه‌رییه ،نوێژكردنی كورد هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه بڵێن نوێژمان كرد ژن‌و شێخ له خوا پێشتره بۆ سوێند ئیتر به‌سیه‌تی ته‌واومان تێ چێند.23 هه‌روه‌ها له هۆنراوه‌ی (شێخ‌و سۆفی)دا ده‌ڵێت: شێخ چاو له ده‌ستی سۆفی نه‌فامه ئه‌یشزانێ ئه‌وه‌ی ئه‌یخوا حه‌رامه وه‌كیلی خوایه ،به‌هه‌شت ئه‌فرۆشێ وه‌ك مانگای گه‌ڵباخ مورید ئه‌دۆشێ24 ته‌نانه‌ت (شێخ سه‌عیدی پیران) ڕه‌خنه له به‌شێك له‌و شێخه نهقشبهندییانه ده‌گرێت ،كه بنه‌ماكانی ئایینیان فه‌رامۆش كردووه‌و هه‌ر بیریان الی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بووه ،وه‌ك ده‌ڵێت: «شاهی نه‌قشبه‌ند ،شیركه‌تی جه‌رده‌و دهسبڕانی له كوردستانی ئێمه‌دا دامه‌زراندووه».25 هه‌ر ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره بووه كه‌وای له مێژوونووسی گه‌وره‌ی كورد (محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ) كرد ،كه ده‌سه‌اڵتی (ئاغای عه‌شیره‌ت)و (شێخه‌كان) به دوو له‌مپه‌ری به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌لگه‌ی كوردی دابنێت.26 سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به وردی له پهیوهندییو كێشه كۆمه‌اڵیه‌تییه‌كان ڕابمێنین ،ئه‌وا چه‌نده‌ها نموونه‌ی ترمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت ،كه ئه‌و بونیاده خێڵه‌كییه له بنه‌ما ئیسالمییه‌كان له پێشتره له ڕهنگرشتنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌اڵیه‌تییه‌كاندا! بۆ نموونه له ئیسالمدا كه‌س له تۆڵه‌ی كه‌سێكی تردا سزا نادرێت ،یان ناكوژرێتَ ( :و َك َت ْب َنا َع َل ْي ِه ْم ِفي َها أَ َّن األ ُذ َن ب ُ اآلنف باآلنف َو ُ ال‌ن ْفس َو ْال َع ْ َ ْ َّ ْ َّ األ ُذ ِن ي َو َ ِ ِ ِ ي ِبال َع ْ ِ النف َس ِب ِ الس ِّن َو ْ ُ ال ُر َ وح ِق َص ٌ َو ِّ الس َّن ِب ِّ اص َف َمن َت َص َّد َق ِب ِه َف ُه َو َك َّفا َر ٌة َّل ُه ُ َو َمن َّ ْ الل َفأ ْو َلـ ِئ َك ُه ُم َّ أنز َل هُّ با َ الظ ِالُ َ ي ُكم ِ َ ل َْ ون) (سورة
23
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
24
المائدة .(45 به‌اڵم له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كاتێك دوو بنه‌ماڵه یاخود دوو خێڵ له نێو خۆیاندا ده‌بوو به شه‌ڕیان، ئه‌وا نه‌ك به‌دوای تاوانباره‌كه‌دا نه‌ده‌گه‌ڕان ،به‌ڵكو گه‌ر هه‌ركه‌سێكی دوژمنه‌كه‌یان بۆ ههڵكهوتایه ده‌ستیان لێ نهدهپاراستو ده‌یان كوشت! له‌مباره‌یه‌وه (بڕۆنهسن) ده‌ڵێت« :جیاوازی نێوان دابونه‌ریتی خێڵه‌كی‌و یاسای قورئان له‌وه‌دایه كه خێڵ له بری چاوێك چه‌ند چاوێك دهكۆڵێتو هه‌تا تۆڵه‌ی تۆڵه‌ش ده‌سێنێته‌وه (كه قورئان قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات)».27 ئه‌وا سه‌ره‌ڕای باوی دیارده‌ی (گه‌وره به بچوك)و (ژن به‌ژن)و (وه‌رگرتنی شیربایی)...تاد له پرسی هاوسه‌رگیریدا ،كه ئه‌مانه یان دژی ڕێنماییه ئیسالمییهكانن ،یاخود خواستراونین! به‌اڵم له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ئاماده‌ییه‌كی به‌رچاویان هه‌بووه‌و هه‌رگیزیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه ئایینییهكانیانه ده‌سبه‌رداری نه‌بوون! سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه (پێكهاته‌ی خێاڵیهتی)و دواتر په‌یدابوونی (شێخایه‌تی) ئاسته‌نگی دروستبوونی به‌رده‌م له گه‌وره‌بوون تێگه‌یشتنێكی دروست‌و واقیعی ده‌رباره‌ی ئایینی ئیسالم له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ،هاوكات ڕه‌نگه خودی شێوازی باڵوبوونه‌وه‌ی (خودی ئیسالم)یش له دروستكردنی ئه‌م دۆخه‌دا پشكداربێت! سروشتی باڵوبوونه‌وه‌ی ئیسالم بهخێراییو جه‌ختكردن له‌سه‌ر فتوحاتی ئیسالمی به ئاڕاسته‌یه‌كی ئاسۆیی ،واتا گرنگیدانی زیاتر به فه‌تحكردنی خێرای ڕووبه‌رو خاكی ناوچه‌كانی خۆرههاڵتو خۆرئاوا ،ئه‌نجامێكی دیكه‌ی لێكهوتهوه ،ئه‌ویش بریتی‌بوو له فه‌رامۆشكردنی فه‌تح به ئاڕاسته ستوونییه‌كه‌ی! واته پهروهردهنهكردنی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه تازه
بارود خه ئابووری ،كۆمه‌اڵیه‌تی، سیاسی و هن یه‌كا ڕێ ربوو له‌به‌رده‌م دروستبوونی په‌یوه‌ندی و هه هی ینێكی تهندوس له نێوا كورد و ئی مدا. هاتبوونه ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌اڵتی ئیسالمهوهو هه‌وڵنه‌دان بۆ شارهزاكردنو جێگرنهكردنی بیروباوه‌ڕو ڕێنماییه ئیسالمییه‌كان له ناویاندا. چونكه سه‌ره‌ڕای نامۆبوونی سه‌ربازانی ئیسالم به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ،ئه‌وا خودی زمانه‌كه‌ش كه زمانێكی عه‌ره‌بی بوو ،نامۆبوو ،بۆیه كات‌و هه‌وڵدانێكی زۆری ده‌ویست بۆ شوێنكردنهوهی ئه‌م ئایینه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا!هه‌ربۆیه ئاسایی ده‌بێت كه ئه‌م نامۆبوونه چه‌نده‌ها كێشه‌ی به‌دحاڵیبوونی ده‌قی لێوه به‌رهه‌م بێت. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان زیاتر واڵتێكی شاخاوییه ،ده‌بێت تۆبۆگرافیاكهی فه‌رامۆش نه‌كه‌ین ،چونكه ڕیگای دروستبوونی داموده‌زگای خێڵی –به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی- نه‌داوه ،له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌وی له‌بارو ده‌شت كه‌مبووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی نیشته‌جێ نه‌بوونێكی به‌رفراوان ،كه بتوانرێت بناغه‌ی شاری لێوه بونیاد بنرێت .بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی داموده‌زگای خێاڵیهتی به‌رجه‌سته نه‌بووه ،بارودۆخ به‌و شێوه خێڵه‌كییه ماوهتهوهوگۆڕانێكی به‌ره‌و باشتر‌و بۆ ئاستێكی بااڵتری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. ئه‌مه له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگا و شارستانێتی هێنده یه‌كانگیرن كه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا ببزوێت یا بگۆڕێت، ئه‌وا شارستانێتیش به هه‌مان شێوه دهبزوێتو
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
به‌سه‌ردا دێت .بۆیه گرنگه جیاوازی له گۆڕانی به‌سه‌ردا كۆمه‌ڵگاكاندا بكرێت، شارستانێتییهكان و كۆمه‌ڵگاكاندا نێوان شارستانێتییهكان له‌سه‌ر ئاستی (ماوه) و (بوار) شارستانێتی ماوه‌یه‌كی درێژترو بوارگه‌لێكی فراوانتره له هه‌ر ڕاستییه‌كی كۆمه‌اڵیه‌تی ،به‌اڵم ڕه‌وتی گۆڕانی شارستانێتی له‌چاو ڕه‌وتی گۆڕانی كۆمه‌ڵگادا خاوتره.28 فه‌ڕه‌نسی به‌ناوبانگی مێژوونووسی (فێرنان بڕۆدیل) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ،كه له‌نێو كۆمه‌ڵگاكاندا (شار)و (ناوچه نزمه‌كان) شارستانێتییهكان دروستده‌كه‌ن ،چیاكانیش به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكهشیانه نه‌بێت ،ناكه‌ونه ژێركاریگه‌ری شارستانێتییهكانهوه .وه‌ك خۆی ده‌ڵێت« :چیاكان به‌گشتیی جیهانێكن له په‌راوێزی ئه‌و شارستانێتیانهدا ده‌مێننه‌وه كه دروستكراوی شاروناوچه نزمهكانن .شارستانێتی ڕۆمانی ڕۆڵه‌ی پێده‌شته‌كان بوو ،چیا سه‌ركه‌شه‌كان به داخراوی به‌ڕوویدا مانه‌وه ،ته‌نانه‌ت كاسۆلیكییش نه‌یتوانی ده‌سكه‌وته‌كانی خۆی پێبگه‌یه‌نێت .زمانی التینیش ده‌سه‌وسان بوو ،له‌وه‌دا كه بتوانێت له زنجیره چیا دژه‌كانی باكووری ئه‌فریقاو ئیسپانیا باڵوببێتهوه .ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ڕه‌وتی به شارستانیبوون به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شی نه‌بێت ناچێته نێو چیاكانهوهو تێیدا قوڵنابێتهوه. دۆخی ئیسالمیش له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌دا هه‌مان دۆخی ئایینه‌كانی تره .بۆنموونه به‌ربه‌ره‌كانی باكووری ئه‌فریقا به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شی نه‌بێت ،موسڵمان نین ،هه‌مانشێوه‌ی كورده‌كانن له ئاسیادا».29 دواتر (شار) ڕۆڵێكی گرنگ له جیاكاری نێوان كه‌لتووری (سه‌ره‌تایی)و شارستانێتییه (دوایی) ییه‌كاندا ده‌بینێت .هه‌ڤپه‌یڤینێكی به‌رده‌وام له‌نێوان شارستانێتییه (شار)ییهكانو كه‌لتووره
ته‌نانه‌ت ئامادده‌یی (ده‌شته‌كی)ییه‌كاندا ت هه‌یه ..ته‌نانه یی هه‌یه كاندا ئامادده (ده‌شته‌كی)ییه ئه‌وه سه‌ركه‌وتنی وه وتنی جیهانی خۆرئاوا بۆ ئه بڕۆدێل سهركه شاره‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كان توانییان الدیكانو وه كه شاره ده‌گه‌ڕێنێته كه‌لتووره ده‌شته‌كییه‌كان له‌خۆبگرن .30به‌اڵم كوردستان ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسیانهبوو ،كه دژایه‌تی ده‌سه‌اڵتی خه‌الفه‌تی ده‌كرد ،واته بارودۆخه ئابووری،كۆمه‌اڵیه‌تی ،سیاسی و جه‌نگیه‌كان ڕێگربوون له‌به‌رده‌م دروستبوونی په‌یوه‌ندی و هه‌ڤپه‌یڤینێكی ته‌ندوست له نێوان كورد و ئیسالمدا. هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن كه ئایینی ئیسالم نه‌یتوانی كۆمه‌ڵگای ئه‌و كاته‌ی كوردی له‌و بارودۆخه‌ی كه تێیدابوو تێبپه‌ڕێنێت و كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ بونیاد بنێت ،وه‌ك ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه له سه‌ره‌تای ئیسالمدا له نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب بونیادی نا .یاخود وردتر ئیسالم له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا وه‌ك ده‌مارگیرییه‌كی بااڵ –به تێگه‌یشتنه خهلدوونییهكه-و په‌ره‌سه‌ندو تا ئاستی ئه‌و پرۆژه ڕۆشنبیرییه‌ی كه به نیشانه پهیامییهكهیهوه دیاره، نه‌یتوانی ده‌مارگیرییه خوێناوی و هاوشێوه‌كانی لێكههڵبووهشێنێتهوه ،یاخود به ئاڕاسته‌یه‌كی دروست ئاڕاسته‌ی بكات! لهبهرانبهریشهوه كورد نه‌یتوانی په‌ی به ڕۆڵی ئیسالم له دروستكردنی قه‌واره‌كاندا ببات و له پرۆسه‌ی بونیادنان و به‌ره‌وپێشچوونی خۆیدا لێی به‌هره‌مه‌ند بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موسڵمانبوونی خۆی ڕاگه‌یاندو چووه ناو ئیسالمه‌وه ،به‌اڵم ئه‌وه‌نده ئیسالمی وه‌رگرت كه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریته خێڵهكییهكانیدا گونجاوبێت! هه‌ركاتێك نه‌ریتێكی له‌گه‌ڵ بنه‌ما یاخود ڕێنماییه ئیسالمییه‌كاندا دژ وه‌ستابێت ئه‌وه به‌هه‌ر بیانوییه‌ك بێت -به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌ك ڕه‌ها -نه‌ریته‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه و ڕێنماییه ئیسالمییهكهی فه‌رامۆشكردووه!
25
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
26
سه‌رچاوه و په‌راوێز كامه‌ران محه‌مه‌د :كه‌لتوور له‌نێوان وهرگرتنو 1 ڕه‌تكردنه‌وه‌دا ،به‌ڕێوبه‌رێتی چاپ‌و باڵوكردنه‌وه‌ی سلێمانی ،2007 ،ل 26و دواتر. كامه‌ران محه‌مه‌د :كه‌لتوور له‌نێوان وهرگرتنو 2 ڕه‌تكردنه‌وه‌دا ،ل 26و دواتر. ئاغا و شێخ و ده‌وڵه‌ت( ,وه‌رگێڕانی :كوردۆ), 3 به‌رگی یه‌كه‌م ,چاپی چواره‌م ,سلێمانی ,2003 ,ل.78 باسيلى نيكيتين :الكرد دراسة سوسيولوجية 4 و تاريخية( ،ترجمة :نورى طالبانى ،مكتب الفكر والتوعية فى االتحاد الوطنى الكردستانى ،الطبعة الثالثة،س ليمانية، ،2007ص.142 هه‌مان سه‌رچاوه ،ل.207 5 حه‌یده‌ر له‌شكری :ده‌سه‌اڵتی میری كورد 6 له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ،گۆڤاری شانه‌ده‌ر ،ژماره،9 هه‌ولێر ،1999 ،ل.23 مانیفستۆی شارستانێتی دیموكراتیك (كێشه‌ی 7 كورد‌و رێگه‌چاره‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك ،كتێبی پێنجه‌م، وه‌رگیڕانی :لوقمان عه‌بدوڵاڵ ،چ ،1چاپخانه‌ی ڕه‌نج ،ل.83 حمد عابد الجابرى :فكر ابن خلدون (العصبية 8 والدولة) معالم نظرية خلدونية فى التاريخ االسالمى، الطبعة الثالثة ،بيروت ،1982 ،ص.392 هه‌مان سه‌رچاوه‌و الپه‌ڕه‌ی پێشوو. 9 10مطاع صفدى :استراتيجية التسمية فى نظام االنظمة المعرفية ،الطبعة الثانية ،بغداد ،1986 ،ص.162 11االسس النفسية واالجتماعية للقبائل الكردية، مطبعة بلدية كركوك ،بغداد ،1971 ،ص.17 12مه‌سعود محه‌مه‌د :بۆ ئه‌میری حه‌سه‌ن پوور له هه‌ركوێیه‌ك بێت ،به‌غدا ،1985 ،ل.87 13سه‌روه‌ت عه‌بدوڵاڵ :خه‌رمانێك له وته زێڕینه‌كانی كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده ،چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی ،2012 ،ل.79 14ی .ئی .ڤاسیلیه‌ڤا :كوردستانی خواری ڕۆژهه‌اڵت له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده( ،و :ره‌شاد میران) ،هه‌ولێر ،1997 ،ل.226 15هه‌مان سه‌رچاوه‌و الپه‌ڕه‌ی پێشوو.
16هیوا عه‌زیز سه‌عید :ڕۆشنیرو گوتاری فیكری، به‌ڕێوبه‌رێتی چاپ‌و باڵوكردنه‌وه‌ی سلێمانی ،سلێمانی، ،2013ل.271 17كاروانی ژیانم ، 1955-1924به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی یه‌كه‌م ،سلێمانی ،2014 ،ل 224و دواتر. 18مه‌سعوود محه‌مه‌د :حه‌مه‌غای گه‌وره ،ده‌زگای چاپ‌و باڵوكردنه‌وه‌ی ئاراس ،چاپی دووه‌م ،هه‌ولێر، ،2010ل.89 * 19سورة البقرة اآلية .12 20عبدالخالق عالء الدين :مه‌الی گه‌وره زانا‌و ئهدیبو شاعیر ،چ ،2هه‌ولێر ،2009 ،ل.151 21بڕگه‌كانی فیستڤاڵی یاده‌وه‌ری مه‌ال محه‌مه‌دی مه‌ال عه‌بدوڵاڵی جه‌لیزاده (مه‌الی گه‌وره) ،پاشكۆی گۆڤاری زانكۆی كۆیه ،ژماره ،13هه‌ولێر،2009 ،ل164و دواتر. 22هه‌مان سه‌رچاوه‌و الپه‌ڕه‌ی پێشوو. 23ئومێد ئاشنا :پیره‌مێردو پێداچوونه‌وه‌یه‌كی نوێی ژیان‌و به‌رهه‌مه‌كانی ،به‌رگی یه‌كه‌م ،ده‌زگای چاپ‌و باڵوكردنه‌وه‌ی ئاراس ،چ ،2هه‌ولێر ،2009،ل .319 ،318 24هه‌مان سه‌رچاوه ،به‌رگی دووه‌م ،ل.72 25مارتین ڤان برونه‌سن :ئاغا‌و شێخ‌و ده‌وڵه‌ت، (و :كوردۆ عه‌لی) ،به‌رگی دووه‌م ،ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م ،سلێمانی ،2003 ،ل.108 26محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ :خوالصهیهكی تأریخی كورد‌و كوردستان له زۆر قه‌دیمه‌وه تا ده‌وری ئه‌مڕۆ ،بنكه‌ی ژین ،سلێمانی ،2006 ،ل د. 27مارتن ڤان بڕۆنهسن :ئاغا‌و شێخ‌و ده‌وڵه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م ،ل.136 28فرنان بروديل:قواعد لغة الحضارات ،ت :الهادى التيمومى ،المنظمة العربية للترجمة ،ط ،1بيروت .ص.71 Fernand Braudel: The 29 Mediterranean and the Mediterranean world in the age of FhillipII, Vol 1, p 34 30فرنان برودیل :قواعد لغة الحضارات ،ص.71
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ت و ر ئایند گۆڤاری خاڵ ،بابه‌تی (مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سوننه‌ت ،له نێوان سه‌له‌فیه‌ت و عهقاڵنیهت) ده‌كاته ناونیشانی ته‌وه‌ری ژماره‌ی داهاتووی گۆڤاره‌كه ،له‌و چوارچێوه‌شدا ده‌خوازێت لێكؤڵینهوه له‌م بوارانه‌دا بكرێت: -1 -2 -3 -4 -5 -6 -7 -8 -9
قورئانییه‌كان كێن؟ ئیسالم بێ سوننه‌ت. مه‌نهه‌جی نووسینه‌وه‌ی فه‌رموده ،مێژوو هه‌لسه‌نگاندن. ئه‌ركی سوننه‌ت و ئه‌ركی قورئان. مه‌نهه‌جی فه‌رموده‌ناسان و ئوسوڵیه‌كان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل فه‌رموده. مامه‌ڵه‌ی عه‌قاڵنییه‌ت له‌گه‌ڵ سوننه‌ت. مامه‌ڵه‌ی سه‌له‌فیه‌ت له‌گه‌ل سوننه‌ت. مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ فه‌رموده له‌به‌ر رۆشنایی مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت. مه‌نهه‌جی دروست بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سوننه‌ت.
داواكارین له نووسه‌رانی به‌ڕێز ،لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و بوارانه‌ی ئاماژه‌یان پێدراوه تا ) )2016/3/10بنێرن بۆ گۆڤاره‌كه. ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ۆ اری خا
27
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
د .موحسین عه‌بدولحه‌مید:
ل پووری ئی میی اری ر بوو ب ع ق ی تی ع ر بیی د .موحسین بدول مید ناوێكی دیار و شار زای بواری فیكر و ت فسیر ، دید و تێڕوانین كانی ،ب تای ت ئ وان ی ل م دوواییان خستووی تیی ڕوو، جێگ ی وردبوون و و تێڕامان ،ل م دیدار دا د ربار ی ك ل پووری ئیسالمیی قس ی تای تی ه ی ،با ل و د كات ك ك ل پووری ئیسالمیی قڵی تی ر بیی ل تیڕوانین بۆ ب ها و ئ خال ، كاریگ ر بوو ب پێشیوای ك ل پووری ئیسالمیی هێند ی جوانیی كانی خڵت و ناشیرینی د خوازێت پێداچوون و ی كی م ن جی و گشتگیر ب و پێ‌و ی ،ئ م ك ل پوور دا بكرێت و . تو ۆی رێدار ئه
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
28
هد
خا ل دكتۆرا له ته‌فسیر و زانسته‌كانی قورئان. زیاتر له ( )30به‌رهه‌می چاپكراوی هه‌یه. ده‌یان لێكؤڵینه‌وه‌ی باڵوكراوهی هه‌یه.
راوێژكاری گۆڤاری (خاڵ)ە
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
خا ئایا دەستگرتن بە ەلەپوورەوە واتای دەستگرتن بە رابردووەوە دەگەیەنێت ،ئ م ن ێنی دوا ەوتن و بەجێمانی موسڵمانان د .موحسین عەبدولحەمید :سەرەتا کەلەپوور هەموو ئەو هەوڵە شارستانیانە دەگرێتەوە کە لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا دراوە ،واتە ئیجتیهادی ئایینیی ،سیاسیی ،ئابووریی ،کۆمەاڵیەتیی، ئەدەبیی ،هونەریی و چاالکییە جۆراوجۆرەکانی تر. لەسەر ئەم بنەمایە ئایین لەبەر ئەوەی وەحیی خواییە ناکەوێتە ناو ئەم پێناسەوە ،واتە ناکەوێتە ناو کەلەپوورەوە ،چونکە وەحی ناردراوێکی خوایی سەربەخۆیە و ناکەویتە ناو كات و شوێنه‌وه ،کەلەپووری نەتەوەیەک لەنەتەوەکان نییە. بەاڵم راڤەی ئەم وەحیە (قورئان و سوننەت) بە درێژایی مێژوو لەبەر رۆشنایی جوڵەی ئومەت لەناو كات و شوێندا لێکدانەوە و شرۆڤەی بۆ کراوە ،لەبەرئەوە پێداچوونەوەی کەلەپووری ئومەت بەم واتایە و نوێکردنەوەی ئەوەی تێیدایە هەتا لەگەڵ ئێستا و ئایندەمان یەکبگرێتەوە ،بۆ پێشکەوتنمان و چونمان بۆ ناو شارسانێتی نوێ پێویستە ،لە کەلەپوورەکەماندا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا الیەنی رۆشنی مەزنی زۆرە و دەبێت لییان سوودمەندبین ،لەپێناوی هێنانەدی بەرژەوەندییەکانی ئومەتەکەمان کە پێویستی
بە نوێگەرییە لە شێواز و ناوەرۆکدا ،ئه‌مانه‌ش پێودانگە ئوسوڵیەکان رێکیان بخەین. بە رادەی ئەو رووناکیە زۆرە و ئەو دەستکەوتە مەزنانەی لە کەلەپوورەکەماندا هەیە، بەهەمان شێوە نشوستی زۆر و بەالڕێداچوونی ماندوکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تێدایە، کە بە درێژایی مێژوو موسڵمانانی تووشی خراپترین نەهامەتی کردووە ،پێویست دەکات بە شێوەیەکی قوڵ لێیبکۆڵینەوە و ئاگاداری هۆکارەکانی خامۆشبوون و چەقبەستنی ببین، هەتا دانیپێدابنێین و بۆ نەوەکانمانی روونبکەینەوە، کە ئەوانە هۆکاری سەرەکی دواکەوتنمانبووە و لەبەردەم هەستانەوەماندا بوونەتە رێگر ،ئەگەر ئیجتیهادی هەڵە لە مەزهەبە عەقیدەیی و فیکری و فیقهییەکاندا هەبووبێت لە مێژووماندا ،بۆمان هەیە وازی لێبهێنین و ئیجتیهادی تێدابکەین، هەروەک چۆن پێشینانمان بەپێی رەوشی ژیانیان و گەشەسەندنی کۆمەڵگاکانیان ئیجتیهادیان تێدا کرد ،ئەمە جگە لەوانەی کە بە وەحی دەقی جێگیری لەسەرە کە پێویست دەکات تا رۆژی قیامەت پابەند بین پێیانەوە ،کەواتە ئێمە ئازادین لەوەی چاوبگێڕینەوە بە کەلەپووری رابوردوومانداو لەسەری کەلەپوورێکی نوێ بەرهەمبهێنین کە بەرەو پێشەوەمان ببات. وێوە ئەم پێداچوونەوە لە خا دەست ێ ەین
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
م‌و
ین عه‌بدول همید
29
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
30
د .موحسین عه‌بدولحه‌مید :دەتوانین توێژینەوە و پیداچوونەوەی کەلەپوورمان بەشێوەیەکی هۆشیارانە لە کۆنترین سەدەوە دەستپێبکەین، بە تایبەت ئەوەی لە دەوری وەحی خودایی لە قۆناغە جیاوازەکاندا دروستکراوە ،واتە پێویستە ئەوەی راستە بەردەوام بێت و ئەوەی خراپە بە بەرنامەیەکی ئیسالمیی هاوچەرخ الببرێت ،هەتا هیچ رێگرێک لەبەردەم پێشکەوتن و هەنگاوماندا بەرەو بونیاتنانی بزاڤێکی فیکری کە بۆ نەوەکانی ئایندهی بەجێبهێڵین نەمێنێت ،پێداچوونەوەی ئەوەی ئێمەش کردوومانە بۆ ئەوان لەبەر رۆشنایی ئەو رەوشەی نوییەی تێیدا دەژین ئاسان بکەین. خا لە لێ ۆڵینەوەی ەلەپووری ئیسالمییدا بە ڕێداچوونی مەن ەجی هەیە د .موحسین عه‌بدولحه‌مید:لەم سەردەمەماندا یەکەمین بەالڕێداچوون بریتییە لە لێكۆڵینه‌وه له کەلەپوور بەیەک شێوە ،واتە جیانەکردنەوەی وەحی خوایی لەگەڵ کەلەپووری مرۆیی فۆلکلۆریی و ئیجتیهادی ،ئەمە لەالیەن په‌یڕه‌وكارانی مەنهەجی مادیەوە ئەنجام دەدریت ،ئەوانەی دان بە وەحی خواییدا نانێن ،بەڵکو بە کارێکی مرۆڤی دەزانن کە وەک کەلەپووری سەردەمەکەی خۆی وایە، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە و بەالڕێداچوونێکی ئاشکرایە ،ئەوە دەخاتە روو کە بڕوایان بە ئیسالم هەمووی نییە ،دەرئەنجامی ئەمە کەوتوونەتە بەالڕێداچوونێکی تر ،ئەویش لێكۆڵینه‌وه‌ی بزووتنەوە تێکدەرەکانی ئیسالمە ،وەک قەرامیتە، بابه‌کی ،بزووتنەوەی زنجەکان و هی تریش، وایان داناون کە ئەوانە بزاڤی جەماوەری بوون و نوێنەرایەتی بەرژەوەندی خەڵکی ستەملێکراویان کردووە ،ئیسالم و هەموو ئەوەی لەسەری بونیاتنراوە بە جواڵنەوەی ئەو قۆناغەیان داناوە
کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی ئەو چینەی کردووە کە دەستەاڵتیان قۆستۆتەوە ،دەتوانین ئەم بەالڕیداچوونە لە رووی فەلسەفیی و زانستییەوە بە ئاسانی وەاڵمبدەینەوە ،کە ئەوەش بابەتێکی دیکەی درێژە و لێرەدا بواری ئەوە نییە بچینە ناویەوە. بەالڕێداچوونێکی تریش هەیە ،ئەویش دانانی مێژوو و ئەوەی تێیدا روویداوە بەوەی کە ئەوە ئیسالمە ،بەپیرۆزکردنی و تێنەپەڕاندنی ،بە تایبەت مەنهەجی زاهریەکان ،ئەمە لهكاتێکدا مێژوو بریتییە لە جواڵنەوەی مرۆڤی موسڵمان ،ئەویش چاک و خراپی تێدایە ،ئەم مەنهەجیەتە کێشە تائیفی و دەمارگیرییە مەزهەبیەکانی کە خوێنی تێداڕژاوە گواستۆتەوە بۆ کاتی ئێستامان ،لەبەر مەترسی ئەم بەالڕێداچوونە لە مەنهەجدا بیردۆزەی (من الوحي الی العصر)م نووسی هەتا رابوردوو بە هەموو ئەوەی تێیدا روویداوە دووبارە نەکەینەوە، لەوێوە دەست بە بونیاتی ژیانی نوێمان بکەین، لە وەحیەوە دەستپێنەکەین و بە ئاراستە و لەژێر چاودێری ئوسوڵ و رێسا و مه‌به‌سته‌كانیدا خواڵنەوە نوییەکەمان بۆ بونیاتنانی ژیانمان لەسەر بناغەیه‌كی بەهێز دەستپێبکەین. خا دە رێت ب انین سیمای مەن ەجی ئیسالمیی بۆ خوێندنەوەی ەلەپوور چییە د .موحسین عه‌بدولحه‌مید :سیمای مەنهەجی ئیسالم بۆ خوێندنەوەی کەلەپوور و مێژووی رابردوو لە قورئانی پیرۆزەوە دەستپێدەکات، کە هەواڵی ئەوانه‌ی پێش ئێمە و ئەوانەی پاش ئێمەشی تێدایە ،هەروەها چارەسەری کێشەکانی مێژووی رابردووی تێدایە ،ئەم مەنهەجە داوامان لێدەکات رێسا (قواعد)ی مێژوو و یاساکانی و سوننەتی جواڵنەوەی مێژوو و كۆمه‌ڵگه بدۆزینەوە ،تا بەوردی لێیبکۆڵینەوە ،تا چاکە و
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
خراپە لێکجیابکەینەوە و دەستبخەینە سەر ئه‌وه‌ی پێشوو ،هەڵەو راست تێیدا. دەبێت زانستیبین لە چاوگێڕانەوە بە ربردوودا، لە هەڵەکانی پێشینانمان و کەلەپوورمان بێدەنگ نەبین هەتاوەکو ئێمەش دووبارەی نەکەینەوە و بزاڤی ئێستا و ئایندە ئیفلیج نەکەین. مەنهەجی ئیسالمیی ،مەنهەجێکی گشتگیری تەواوکارە ،بەیەکچاو سەیری مێژوو ناکات، جەخت لەیەک هۆکار ناکاتەوە و هۆکارە دیار و نادیارەکانی تر فەرامۆش بکات ،مەنهەجێکی بەویژدانە بەوەی کە چاکەی کردووە دەڵێت چاکت کردووە ،بەوەشی کە خراپەی کردووە دەڵێت خراپەت کرددوە ،دوور لە هەر موجامەلە و لەبەرچاوگرتنێک. ەلەپووری ئیسالمیی ئاستێ خا تا ەوتۆتە ێر اریگەری ەلەپووری ەرەبیی د .موحسین عه‌بدولحه‌مید :کەلەپووری ئیسالمیی چۆن ناکەوێتە ژێر کهلەپووری عەرەبیی لە کاتێکدا قورئانی پیرۆز بە زمانی عەرەبیی دابەزیوە ،پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بە عەرەبیی روونی کردۆتەوە ،کەوابوو زمانی عەرەبی بۆتە بەشێکی بنەڕەتی لە کەلەپووری ئیسالمیی ،لە رووی زمان و رەوانبێژی و نەحو و سەرف و ئەدەبەوە ،پاشان فیقهی ئیسالمییش
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ب راد ی ئ و روونا ی ز ر و ئ و د ست وت م زنان ی ل ل پوور ماندا ه ی ،ن وستی ز ر و ب ڕێداچوونی ماندو اری ل بوار ۆراو ۆر اندا تێدای .
بەهەمان شێوە بووە و لە قۆناغی یەکەمیدا کاریگەر بووە بە دەستەواژە عەرەبییە کۆمەاڵیەتیی و ئابووریەکان و هی دیکەش ،بگرە کەلەپووری ئیسالمیی کاریگەر بووە بە عەقڵیەتی عەرەبیی لە تێگەیشتنی به‌ها و ئەخالقی دەوروبەری ،پاشان کەلەپووری ئیسالمیی بە زۆری لە زانستە ئایینی و عەقڵیی و زانستییەکاندا بە زمانی عەرەبی دەربڕاوە. ئەی رەوتە ئیسالمییە جۆراوجۆرە ان خا چۆن مامەڵەیان لەگە ئەم ەلەپوورەدا ردووە، بۆ نموونە ئەو رەوتەی خۆی بە سەلەفی ناودەبات د .موحسین عه‌بدولحه‌مید :بەو پێیەی کە مامەڵە لەگەڵ کەلەپوور لە رابردوو و ئێستاشدا لەبەر زۆر هۆکار مامەڵەیەکی ئیجتیهادی بووە ،کەواتە دەبێت ئیجتیهاداتی جۆراوجۆری رەوتە ئیسالمییە جۆراوجۆرەکان ببینین ،هەیانە تەنها لە به‌ردەم رووکاری دەقەکاند وەستاوە و پابەند بووە بەواتا رووکاریەکانی دەقەکەوە ،بە بێ گوێدانە ئەو مەبەست و ئامانجانەی دەقەکە دەریبڕیوە، هەیانە چۆتە ناو بنەما و ئوسوڵ و مەبەست و ئامانجەکانی جێبەجێکردنی ئەو حوکمانەی کە لەسەری بونیاتدەنرێت. رەوتی سەلەفی کۆن و هاوچەرخیش بە هەموو باڵە توندڕەو و میانه‌ڕەوەکانیەوە تەنها گرنگی بە رووکاری دەربڕینەکان دەدات، بایەخ بەو واتا و مەبەستانە نادات کە لەپشت دەربڕینەکەوە هەیە ،پرۆسەی عەقڵی بەکارناهێنێت لە مێژووبوونی هەندێک لەوەی کە تێیدا هاتووە و پەیوەستە بەو کات و شوێنەوە ،هەوڵنادات لەوەی کە توانای ئیجتیهادکردنی تێدایە ئیجتیهاد بکات و بیبەستێتەوە بە کاتی ئێستاوە ،هەندێجار دژ دەبێت لەگەڵ ئەوەی هاوەڵە موجتەهیدەکان
31
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
32
لەسەریبوون لەوەی ئیجتیهادیان تێدا دەکرد، بەپێی گۆڕانی کاتی کەمی سەردەمەکەیانەوە. مەنهەجی سەلەفی ئێستا (منهج السلفي المتأخر) بۆتە كێشه‌یه‌كی گه‌وره لە توندڕەوی لە هەندێک دەقدا و دەرکردنی فەتوای کافرکردن و ناولینانی باڵەکانی دیکەی رەوتی ئیسالمیی بە بیدعەچیی، ئەمەش زیانی گەورەی لە کۆمەڵگای ئیسالمیی و دەرەوەی کۆمه‌ڵگای ئیسالمییشدا گەیاندووە بە ئیسالم. ەلەپووری ئیسالمیی تا چەند خا بەرپرسیارێتی ئەوەی ئێستا لە جی انی ئیسالمییدا روودەدات لە ئەستۆ دەگرێت د .موحسین عه‌بدولحه‌مید :ئەوەی ئێستا لە جیهانی ئیسالمی‌دا روودەدات ،کەلەپووری ئیسالمیی لەئەستۆی ناگرێت ،بەڵکو ئەوانە لە ئەستۆی دەگرن کە لە قۆناغ و رەوشی خۆیدا لێی تێنەگەیشتوون و لە هەموو شتێکدا سوودیان پێناگەیەنێت ،راست و چه‌وتیان بۆ جیانەکراوەتەوە و لەتێگەیشتنی مەنهەجەکەیدا قوڵ نەبوونەتەوە ،جیاوازیان نەکردووە لە نێوان وەحی خوایی جێگیر و ئەوەی لە دەوروبەری وتراوە ،بەڵێ ئەوانە دەرئەنجامی تێگەیشتنی بەالڕێداچوویان لە هەموو ئەوانەی باسمان کرد لە ئەستۆ دەگرن ،ئەوان بەو کارەیان ئێستایان گواستەوە بۆ رابردوو ،بەم کارەشیان ئێستا و ئایندەیان تێکدا ،بەڵکو ئیفلیجیان کرد لەبەرهوپێشچوون. خا لە هەندێ نووسین و وتارتدا با لە چەم ی من الوح الی ال ر دە ەیت، پرسیارە ەمان ئەوەیە ئەم چەم ە روون ب ەیتەوە ،هەرەوەها بە گشتیی چی دەبێتە هۆی دەربازبوون ل جێ ەجێ ردنی ئی تی ادە مرۆییە ان و بە پیرۆزگرتنیان
ر وتی س ل فی ۆ و ب ه موو باڵ هاوچ رخی توندڕ و و میانهڕ و انی و ت ن ا رن ی ب روو اری د ربڕین ا د دا . د .موحسین عه‌بدولحه‌مید :هەموو ئەوانەی باسم کرد ،لە هەڵەی قێزەون لە تێگەیشتنی کەلەپوور و نەبردنەوەی بۆ ئەو قۆناغەی کەتێیدا بووە ،دەستپێکردن هەمیشە لە مێژووەوە و گواستنەوەی ملمالنێکانی و بەرنامەکانی بۆ سەردەمی ئێستا ،ویستوومە ئەو ئاراستە خواروخێچە راست بکەمەوە ،بۆیە وتوومە (من الوحي الی العصر) واتە ئێمە دەبێت هەمیشە لە وەحی خوایی تێبگەین بە قورئان و سوننەتەوە، پاشان لێیەوە بچینە سەردەمی ئێستامان ،تا لە کێشەکانی تێبگەین و لەبەر رۆشنایی دەقه بنەبڕ (قطعی)ەکانی وەحی خوابیدا نوێبوونەوە ئەنجام بدەین ،ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت لەرووناکیەکانی رابوردوو سوود مەند نەبین و لیی داببڕێین، چونکە دابڕان لێی واتە ونکردنی ئوسوڵ و ناسنامەمان و رۆشتنمان بۆ ئایندە بەبێ ئوسوڵ و رەگ و ریشە ،هیچ عاقڵێکیش ئەم قسەیە ناکات. خا بەشداری ورد لەم ەلەپوورەدا تا رادەیە ە د .موحسین عه‌بدولحه‌مید :گەلی کورد کاتێك موسڵمان بوو ،بەقەناعەتی تەواوەوە هەڵیبژارد، چونکە یەکتاپەرستیەکی بێگەرد و شەریعەتێکی دادپەروەر و بەهای بەرز و ئاکاری خواکردی فیتری تێدا بینی ،لەبەر ئەوە کەسە زیرەکەکانی
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
روویانکردە لێکۆڵینەوە لە قورئان و سوننەت و بەشداری لە زانستە ئیسالمییە عەقڵی و نەقڵیەکاندا، لەگەڵ عەرەب ،فارس ،تورک ،بەربەر و نەتەوە موسڵمانەکانی تردا کەلەپووری ئیسالمییان بونیاتنا. لە هەموو بوارەکانی شارستانیەتی ئیسالمییدا زانایانی کورد داهێنانیان کرد و نووسین و کتێبەکانیان لە تەفسیر ،فەرموودە ،ئوسوڵ ،زمان، ئەدەب و شیعردا دەرکەوت. کاتێك سەرنجی نووسینەکانیان دەدەیت، دەبینیت کە شێوەی دەربڕینیان بە زمانی عەرەبی هیچی کەمتر نییە لەوەی گەورە زانایانی عەرەب و رەوانبێژانیان نووسیویانە. زۆر خانەوادەی کورد یەکالبوونەوە بۆ خزمەتی کەلەپووری ئیسالمیی ،کەس ناتوانێت نکوڵی بکات لە هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەسیر، بنەماڵەی ئیبن تەیمییە ،بنەماڵەی سه‌الح ،بنەماڵەی
زەهاوی ،بنەماڵەی قزڵجی و هی تریش ،کتێب و دانراوەکانیان کتێبخانەکانی جیهانی ئیسالمیی پڕ کردووە ،ئەو حوجرانەشی لە گوند و ئاوایی و شارەکانی کوردستاندا هەبوو لە رۆژهەاڵتیەوە تا رۆژئاوا ،لە باکووریەوە تا باشووری زانکۆی پێشکەوتوو بوون و تێیاندا زانستە ئیسالمییەکان و کەلەپووری ئیسالمیی دەخوێندرا. یاقوتی حەمەوی لە کتێبەکەیدا (معجم البلدان)، پێش نزیکەی هەزار ساڵ باسی کۆششی مەزنی کورد دەکات کاتێک بە ناوجەی شارەزووردا گەڕاوە و دەڵێت :لەم ناوچەیەدا زانایان و پیاوچاکان و ئەولیا و ئەدیب و شاعیرانێکی زۆر هەڵکەوتوون ،مەگەر تەنها خودا خۆی بزانێت ژمارەیان چەندە. لەراستیدا ئەم بابەتە زیاتر هەڵدەگرێت و بواری تری لێدەکەوێتەوە و لەم دەرفەتە کەمەدا بوار نابێت بەتێر و تەواوی لێی بدوێین.
د بێ ل ه ڵ انی بێد ن ن بین
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
پێ ینان ا و
ل پوورما
33
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
كه‌له‌پووری مێ وویی
و كو ی كێك ل كێ یاسین تەها ژمارە ( )3شوبباتى 2016
34
كانی ئی
توێژەرو رۆژنامەنووسە .بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی لەبارەی بابەتە كەلتوریی و هەنوكەییەكان دەنوسێت ،هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لەئاین و ئاینزاكانی كوردستان.
م
خا ل
كێ
كانی پ ی‌و س ب تۆماركردنی مێ وو
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
هەموو ئەوانەی ئاگایان لەنووسینەوەی مێژووی ئیسالمی هەیە ،لەسەر ئەوە كۆكن بەشی هەرە زۆری مێژووی سەردەمە زێڕینەكانی ئیسالم بە پشت بەستن بەگێڕانەوەی دەماودەم نوسراوەنەتەوە(،)1 هۆكاری نەبوونی پێشینەی نووسراویش بۆ ئەو رووداوگەلەی كە قەرار بووەدواتر هەندێكیان ببنە بنەمای تەشریعو پەرستش لە ناو ئوممەتی ئیسالم ،دەگەرێتەوە بۆ كەمی خوێندەواریی لە سەردەمی ژیانی موسڵمانە بەراییەكان ،ئەمە جگە لە سروشتی خێڵەكیی كۆمەڵگای عەرەبی كە لەدێر زەمانەوە هەموو سەروەریی و بەسەرهاتەكانیان هەریادەوەریی و دەماودەم بووە ،بەدەگمەن پشتیان بەنووسین بەستوە بۆ یاداشتكردن و تۆماركردنیان .وەنەبێت ئەم حاڵەتی دەماودەمە تەنها پەیوەست بێت بەرووداوە مێژووییەكان، بەڵكە لە تۆماركردنی فەرموودەكانی پێغەمبەریشدا (د.خ) هەر هەمان شێواز پەیڕەوكراوە كە بایەخیان زۆر زۆر لە رووداوە مێژووییەكان زیاترە ،بە جۆرێك سەرباری بوونی تۆمار‌و نووسینەوەی فەرموودەكان بەشێوەی بەرتەسك لەسەردەمی
پێغەمبەر (د.خ) ،كەچی پرۆسەی تۆماركردن و نووسینەوەو كۆكردنەوەی بەرفراوانی فەرموودەو ئەوەی پێیدەوترێت سوننەت دواكەوتووە بۆ دەورانی حوكمڕانیی خەلیفەعومەری كوڕی عەبدولعەزیز ( 101ك .مردووە) .ئەم خەلیفە ئومەوییەی كە ناوی لە ئاستی خەلیفە راشیدینەكانە بۆ چاكەخوازیی ،بەفەرمانێك والییەكەی خۆی لە شاری مەدینە (ئەبوبەكر بن حەزم)و والی شارەكانیتری راسپارد سەرجەم سوننەتەكانی پێغەمبەر (د.خ) بنووسنەوە و كۆی بكەنەوە ،نەبادا هاوەاڵن و زاناكان و ئەوانەی لەبەریانە كۆچ بكەن و دونیا بەجێبهێڵن(.(2 جگە لەم راستییەی سەرەوە بڕوایەكی باو و زاڵ لەناو زۆرێك لە زانا ئیسالمییەكاندا هەیە ،كە نووسینەوەی زانستە شەرعییەكان بەشێوەیەكی گشتگیر‌و بەرفروان لەسەر دەستی شیهابەدینی زوهری ( 124كۆچی مردووە) ئەنجامدراوە .زوهری كە پلەی ئیمامی هەیە لەناو ئەهلی سوننەیەكێكە لە گەورە مێژوونوس و فەرمودەناسەكان و خۆی بەتەنها دەوروبەری 2200فەرمودەی تۆماركردووە.
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
زۆربەی شارەزایان باسیان لەوەكردووە پتەوكردنی پەیوەندیی بە رابردوەوە هۆیەكە بۆ سەركەوتن لە ئێستا‌و ئایندە ،بەاڵم ئەم حاڵەتە تاڕادەیەك لەناو خەڵكی موسڵمان جیاوازترە، ئەگەر پێچەوانە نەبێت ،چونكەلەئێستادا زۆرجاركەلەپووری ئاڵۆزی مێژووی ئیسالم بووەتە هۆی دروستكردنی گرفت ،هەروەها هۆیەك بۆ رەخنە لێگرتن وتانەلێدانیان .ئەم وتارە هەوڵێكە بۆ تێگەشتن لەقەیرانەكانی ناو كەلەپووری مێژووی كاروانی موسڵمانەكان ،هەروەها لەسەر هۆكاری ئاڵۆسكان و كێشەكانی ئەو كەلەپوورە هەڵوێستە دەكات لەهەستیارترین جومگەی خۆیدا كە سەردەمە زێڕین و بەراییەكانی ئیسالمە.
35
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
36
كاری ریی خراپی رووداو كا
ئەو وەخت و كاته‌ی فەرموودەكان و زانستە شەرعییەكانیتری تێدا نووسراوەتەوە ،بەمێژووی موسڵمانان و سیرەی پێغەمبەری ئیسالمیشەوە،پاش زنجیرەیەك هەراو گۆبەنی گەورەی ناو واقیعی ژیانی موسڵمانەكان هاتووە لەچەشنی :كوشتنی خەلیفە عوسمان ( 35ك) ،جەنگی جەمەل ( 36ك)، جەنگی سەفین ( 37ك) ،سەرهەڵدانی خەواریج ) 37ك) ،كوشتنی عەلی كوڕی ئه‌بوتالیب ( 40ك)، قەتڵوعام و سەربڕینی حوسێنی كوڕی عەلی و یاران و بنەماڵەكەی لەكەربەال ( 61ك) ،هەموو ئەم رووداوە خوێناوییانەش كاریگەریی گەورەو راستەوخۆیان لەسەر دروستبوونی دەستهگەریی موسڵمانەكان و باڵوبونەوەی رق و قین هەبووە لە ناو ئەوانەی وردەكاریی و بەسەرهاتەكانیان بەشێوەی دەماودەم یان حیكایەت گواستۆتەوە بۆ دوای خۆیان .هەر لەم میانەیەشدا گرۆی هەواداری عەلی كوڕی ئه‌بوتالیب (شیعە) چەندین بەسەرهات و فەرموودەو دەقیان بۆ پیرۆزكردن و سەرخستنی عەلی كوڕی ئه‌بوتالیب فڕێداوەتە ناو تۆماری مێژووییەوە ،بەرانبەر بەوانیش موسڵمانە سوننەكان بەچەندین شێواز هەوڵیانداوە كارنامەی ركابەرانی عەلی كوڕی ئه‌بوتالیب جوان و رازاوە بكەن ،وەك تۆڵەكردنەوەیەك لەوان .لە سایەی ئەو رق و قین و ملمالنێ خوێناوییەی لە نێوان بەرەی عێراق (عەلی) و بەرەی شام (موعاویە)شدا دروستبوو ،پەنابردن بۆ هەڵواسین و دروستكردنی بەسەرهات و ڕووداو بۆ سەرخستنی بیروباوەڕ، شتێكی ئاسایی و چەكێكی بەهێزی ركابەریكردن بووە ،بەجۆرێك سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن واڵتی عێراق‌و شارە بەناوبانگەكانی (كوفەو بەسرە) بوونە النكەیەكی سەرەكیی داتاشینی گێڕانەوەو هەڵواسینی ریوایەتی هەڵبەستراو ،تا كار گەیشتە
كه‌له‌پووری مێ ووی ئی م ب كۆڵێك كێ و ر و ۆڵ و شتۆت ن و كانی ئێ تا ،هێند ی و وان كانی ه ڵ ری ی ن كێ و ق یرانه. ئەوەی كەسێكی وەكو ئیمام مالیك ( 179ك مردووە) فەتوا بدات بە زەروورەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ریوایەت و گێڕانەوەكانی خەڵكی عێراق وەك گێڕانەوەكانی ئەهلی كیتاب ( ،)3بەپێی فەرمودەی پێغەمبەریش (د.خ) كە بوخاری دەیگێرێتەوە گێڕانەوەكانی ئەهلی كیتاب لە ناو موسڵمانەكاندا نە بەراست دادەنرێن و نە بەدرۆ دەخرێنەوە ،ئەمەش ئەوپەڕی بەدگومانی لە گیڕانەوەكانی ئەهلی عێراق و قەبارەی شێوانی گێڕانەوە مێژووییەكان دەردەخات لە سەدەی دووەمی كۆچی و لە ژێر كاریگەریی رووداوە خوێناوییەكانی مێژووی ئیسالم. زاناومێژوونوس قازی ئیبن ئەلعەرەبی ئەندەلوسی ( 543ك مردووە) كە یەكێكە لەوانەیپێداچونەوەی كردووە بۆ دەقە مێژووییەكان و بەچاوی رەخنەوە تەماشایان دەكات،باسی لەوەكردوە بەهۆی دەرمارگیرییەوەو لەئەنجامی موسڵمانەكان خوێناوییەكان، رووداوە پەرتەوازەبوون بەسەر چەند دەستەو تاقمێكی جیاجیای هەواداری كەسایەتییەكان و چەندین گروپ دروستبوون بەناوی «البكریة ،العمریة، العثمانیة ،العلویة ،العباسیة» ،هەریەك لەمانەش بە باری خەلیفەی خۆیاندا دایانده‌تاشی و هەوڵیان دەدا پایەی لەچاوی بەرانبەرەكەیدا بەرزتر بكەنەوە، یان پایەی بەرانبەرەكەی نزم بكەنەوە ( .)4ئەمەش
خا ل
كێ
ی واستن و ی تۆمار كا
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
وهنەبێت تەنها پشتبەستن بە گیڕانەوەی دەماودەم كێشەی بۆ كه‌له‌پووری مێژووی ئیسالمی دروستكردبێت ،بەڵكە لە گواستنەوەی نووسراوو تۆمار‌و ریوایەتەكانیشدا گرفتی گەورە روویداوە، بۆ وێنە مێژوونوسێكی گەورەی لەچەشنی ئیمامی تەبەری ( 310ك مردووه) بێ سڵەمینەوە لە هیچ ریوایەت و گێڕانەوەیەك هەرچی ديوەو هەرچی بیستوە بەسەنەدەوە وەكو خۆی تۆماری كردووە ،ئەركی سۆراغ و بەدواداچوونی گێڕانەوە مێژووییەكان و جیاكردنەوەی راست و ناڕاستیشی بە نەوەكانی دوای خۆی سپاردووە .ئەم مێژوونوسە كە تا ڕادەیەك بە گەورەو راگری مێژوونوسانی ئیسالم دادەنرێت ،ئەمەی بەڕوونی لە پێشەكی مێژووەكەی خۆیدا رونكردوەتەوە بۆ ئەوەی هیچ گلەییەكی لەسەر نەمێنێت ،بەاڵم توێژەران و لێكۆڵەرانی پاش خۆی ئەمەیان كردوەتە گلەیی بەسەرییەوە ،چونكە خۆی خاوەن میتۆد‌و دیدێكی رەخنەگرانەی كامڵ و تێروتەواو بوە ،كەچی رازیی بووە چەندەها ریوایەتی نادروست و پڕ لە هەڵە لە بەرهەمە ناوازەكەیدا هەبێت و سەلیقەو توانای رەخنەگرتن و سۆراغكردنی بەكارنەهێناوە بۆ شەن و كەوكردنیان.هەندێكیتری بەر لە ئەویش، وەكو یەعقوبی( 284مردووە) گیڕانەوەكانی هیچ سەنەدیان نییە ،هەروەهامەسعودی ( 346مردووە) تەنانەت ئاماژەی بەو سەرچاوانەش نەكردووە كە ریوایەتەكانی لێ كۆكردوونەتەوە ،نەك
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
گەورەترین كێشەیە بۆ تۆماری مێژوویی ،نەخوازە گەر بزانین لە زۆربەی سەرچاوەكاندا بە چاوی پیرۆزییەوە تەماشای نەوەی یەكەم و دووەم و سێیەمی ئیسالم كراوە بەو پێیەی لە فەرمودەی پێغەمبەردا (د.خ) بە «خیر القرون» ئاماژەیان بۆ كراوە (.(5
دیارینەكردنی سەنەدو ریشەیان ،هەردوكیشیان هەڵگری دیدو خوێندنەوەی تایبەت بەخۆیانن كە هەوادارێتی عەلی كوڕی ئه‌بوتالیب ـ یەو بێالیەن نین دەربارەی رووداوەكان ،ئەمەش ئەركەكە قورستر‌و ئهستەمتر دەكات ،چونكە زۆرێك لەو ریوایەتە پڕ لەئیشكالیەتانەی باسیان كردووە هی سەردەمی خۆیان نەبوون ،خۆیان شایەتحاڵی نەبوون، بەڵكە هەر دەماودەم بیستویانە ،یان وەك خۆی دەیگێڕنەوە بەبێ ئاماژەكردن بەسەرچاوەكان، كەچی دواتر سەرجەم ئەم گێڕانەوە گومان لەسەرانە بوونەتە بنەڕەت و بنەمایەكی بەهێز بۆ دروستبوونی ئاینزا و ڕەوتی دژ بەیەك، هەروەها بوونەتە هۆی تاڵ و دژواركردنی ژیانی موسڵمانەكان و سەرەنجامیش تەڵخكردنی ئاسۆی پێكەوەژیان و پێكەوەهەڵكردنیان لە سەردەمی ئێستا. ئەگەر بمانەوێ وردتر لەم باسە بدوێین ،ئەوە بەسە ئاماژە بەوە بكەین كە تەبەری بەدروستی 586بەسەرهات و هەواڵی مێژوویی لە كەسێك گێڕاوەتەوە كە ناوی (أبو مخنف لوط بن یحیی الكوفي)یە ،سەرجەم ئەم ریوایەتانەش لە سەردەمی پێغەمبەرەوە دەگێڕێتەوە تا دەورانی حوكمڕانیی عەباسییەكان ( 132ك) كەچی هەریەك لە ئیبن مەعین ،ئەبو حاتەم ،دارەقوتنی، ئیبن حەببان ،زەهەبی بە جیاجیا سەركۆنە و زەمیانكردووەو بەبێ متمانە ناویان بردووە (.(6 ئەم ڕاوییە بەسەرهاتی وەها دەگێڕێتەوە پێنج الپەڕەی تەواوە ،كەچی نە ناوی سەرچاوەو نە سەنەدی تیا نییە ،سەرجەم ریوایەتەكانیتریشی هەمان حاڵیان هەیە ( .)7هەروەها 280ریوایەتی لە كەسێك گێڕاوەتەوە بەناوی محەممەد سائیب ئەلكەلبی ( 146ك مردووە) ،لەگەڵ 300ریوایەت لە محەممەد بن عەمر واقیدی( 207ك مردووە) ،لەگەڵ
37
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
چەندان كەسیتر كە سەرجەمیان لە پێوەرەكانی ڕەخنە دەرناچن و الیەندارن و گێڕانەوەكانیان رەتكراوەتەوە ( .)8ئەم حاڵەتەی تەبەری كە یەكێكە لە گەورە پێشەواكانی تەفسیرو شەرعزانی و مێژوو مشتێكە بۆ نموونەی خەروارێكی گەورەی بەرهەمی كه‌له‌پووری مێژوویی كە لێوان لێ‌ون لە بۆمب و چەكی دەستی گروپە ئاینییەكانی ئێستا بۆ بەرهەمهێنانی توندوتیژیی و رەتكردنەوەی یەكترو پێكدادان.
ه وڵ كانی چار س ر
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
38
لەپاش هەندێ هەوڵی لێكۆڵەران و هەندێ كۆششی پەرتەوازەو سنورداری لەچەشنی ئیبن ئەلعەرەبی ئەندەلوسی مالیكی ،ئیبن تەیمییە ،ئیبن حەجەر ،ئیبن كەسیر ،رەنگە لەریزی مێژوونوسە گەورەكانی ئیسالمدا ئیبن خەلدون ( 809ك مردووە) یەكەم كەس بێت لە ئاستی گەورەكان كە دركی بەمەترسی قەبارەی ئەم ئاوەژووكردنە كردبێت و پێشنیازی رێگاچارەی بەرەنگاربونەوەو مامەڵە لەگەڵكردنی بەشێوەیەكی عەقاڵنی و زانستی كردبێت .ئەم زانایە پێیوایە كۆمەڵێك هۆكاری بەهێزی ئاوەژوكردن و تەزویری مێژوو هه‌ن ،كە دوان لەوانە سەرەكیی و جێی سەرنجن ،یەكەمیان دەمارگیریی مەزهەبی و دووەمیان ،بەخششی ماددی و خەاڵتەكانی میرو دەسەاڵتداران ،بۆیە هەمیشە پێداگریی كردووە لەسەر ئەوەی بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ورد‌و درشتی گێڕانەوە مێژووییەكان و كۆی كه‌له‌پووری مێژوویی ئیسالم بكرێت ( ،)9بەاڵم سەیر ئەوەیە هەر خودی ئیبن خەلدون خۆی كە لە هەمووكەس باشتر دركی بەم راستییە كردوە ،پەیڕەوی لەو رێگاچارانە نەكردووە كە پێشنیازیكردوە بۆ پاڵفتەكردنی مێژووی ئیسالم ،لە بەرهەمەكەی خۆیدا (العبر) كە بەمێژووی ئیبن خەلدون بەناوبانگە لەسەر هەمان میتۆدی مێژوونوسانی پێش خۆی
رۆشتووە كە گواستنەوەی هەواڵەكانە بەبێ سەرنجدان و وردبوونەوە لە مەتن و سەنەدەكانیان، ئەمەش وایكردوە میتۆدی پاڵفتەكردن جێگەی خۆی نەگرێت و گواستنەوەی لێشاوێك لە هەواڵ و زانیاری مێژوویی پڕ لە ئیشكال بەردەوامی هەبێت كە ئێستا بوونەتە كێشەی گەورە بۆ موسڵمانەكان. لە دوای ئیبن خەلدون كەسیتر لە ئاستی زانیاری و زانستی ئەودا درێژەی بەم میتۆدە نەداوە لە گەڕان بەدوای فاكتەری رووداوەكان و تێڕوانینی گوماناوی ریوایەتەكان ،ئەمەش رێگەخۆشكەرە بۆ ئەوەی مێژووی ئیسالمی وەكو مێژووی گشتی بچێتە خانەی ئەو زانستانەی كە هەندێك بە شێخی چەواشەكاریی «شیخ األضاليل» لە قەڵەمی دەدەن بەهۆی ئەو لێكەوتە خراپانەی لە ئەنجامی خوێندنەوەی ئەم مێژووەوە بەرهەم دێن ،بۆ نموونە لە هەندێ لە سەرچاوەكانی شیعەدا هاتووە كە عەلی كوڕی ئەبو تالیب بە راكێشان و پەلكێشان براوە بۆ بەیعەتدان بە ئەبوبەكر ،هەندێكیتریان دەڵێن بە حەپل راكێشراوە( ،)10لەكاتێكدا هەر ئەم سەرچاوانە سوورن لەسەر ئەوەی عەلی كوڕى ئه‌بوتالیب بێوێنەیە لەغیرەت و ئازایەتی و شەهامەت ،لەناو عەرەبیشدا وا باو بووە كە مەگەر كەسێك عەقڵی لەدەست دابێت ،ئەگینا زاتی نەكردوە بەرەنگاریی عەلی ببێتەوە كە لە تەمەنیدا جگە لە خودا كڕنوشی بۆ هیچیتر نەبردووە ،ئیتر چۆن دەچێتە عەقڵەوە بەزۆر شتێكی وەهای پێ بكرێت؟! بێگومان رەواندنەوەی ئەم تەمەو ئەم بەسەرهاتەو وەاڵمدانەوەی بە پێوەرە رەخنەگرییەكەی ئیبن خەلدون هەموو پەیڕەوانی شیعە رزگار دەكات لە گرێ و هەست بە ستەملێكردنێكی قووڵ كە بەرانبەر سوننەكان هەیانەو ناهێڵێ بە ئاشتەوایی لەگەڵیاندا بژین .بەهەمانشێوە لەبەرەی سوننەكانیش چەندین نموونەو میراتی كه‌له‌پووریی لەمە خراپتر هەیە
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
كە رێگرە لەوەی بیر لەهەڵكردن لەگەڵ شیعەکان بكەنەوە ،كە تۆمەتباركردنی وەزیری شیعی ئیبن عەلقەمییە بەوەی بەغدای دا بە دەست مەغۆلەكانەوە ) 656ك) دیارترین ئەو رووداوانەی كە كاریگەریی لەسەر ئێستا هەیە .زۆربەی سەرچاوە سوننییەكان تەنانەت رەسەنەكانیش ،ئەم وەزیرە شیعییە بە هۆكاری ماڵوێرانی و كارەساتی هەموو ئوممەتی ئیسالم دەزانن لە كاتێكدا هەموو بەڵگە مێژوویی و خوێندنەوە عەقاڵنییەكان كۆكن لەسەر ئەوەی شااڵوی مەغۆل گەورەتر بوە لە رۆڵی ئەم وەزیرە شیعەیە ،الوازیی و داڕمانی دەزگاكانی خەالفەتی عەبباسیش پێویستی بە خیانەتی ئیبن عەلقەمی نەبووە بۆ ڕووخان و كەوتن ،رەنگە ناوبراو هەلپەرست بووبێت و خۆی و خێزانەكەی لە مەرگێكی حەتمی رزگار كردبێت لەپاش گرتنی بەغدا، هەر بەم هۆیەشەوە پۆستەكەی مابێتەوە لەسایەی حوكمڕانیی مەغۆلدا ،بەاڵم ناكرێت و ناچێتە عەقڵەوە ئەو بەتەنها هۆكاری كەوتنی بەغدا بووبێت (.(11 بەمدواییانە هەندێك لە مێژوونوس و توێژەرەكان هەوڵیانداوە بۆ قوتاربوون لەو گومان و دژیەكییانەی لە كەلەپووری مێژووی ئیسالمی‌دا هەن رێگای فەرمودەناسەكان بەكاربهێنن ،لەوانەش
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
پێوی ت ك ل پووری مێ وویی یا ل ئایین و ش ری بكرێت و ،دواتر ب میكانیزمی ی تایب مام ڵ ی ل ڵدا بكرێ ك ت با بێ ب بن ماكانی و شیكاری واقی ی و ش ری زان تی س رد م
لێكۆلینەوەی محەمەد تاهیر بەرزنجی لەسەر مێژووەكەی تەبەری و جیاكردنەوەی (صحیح الطبري) لە (ضعیف الطبري) لە دوتوێی 14بەرگی گەورەدا ،هەروەها بەرهەمەكانی مێژوونوسی عێراقی ئەكرەم زیا ئەلعومەری لە پێشەنگی ئەم هەواڵنەیە ،بەاڵم جێبەجێكردنی ئەم میتۆدە سەخت و قورسە كە پشت بە زانستەكانی (علم الرجال) و (األسانید) دەبەستێت چەندین كۆمای گەورە لەخەرمانی كه‌له‌پووری مێژوویی دەسوتێنێت و یەكسانی دەكات بە سفر ،هەروەها چەندین كەلێن و بۆشایی لە سەردەمە مێژووییەكان دروستدەكات، بۆیە چەندە جێگەی خۆشحاڵی و دەستخۆشیی بووە، هێندەش جێگەی نیگەرانی و رەخنەیە ،بەو پێیەی مامەڵەكردنی مێژوو وەكو فەرمودە لە باكگراوندو فەزا كۆمەاڵیەتییەكە دایدەڕنێت و لەو رێسایە الیدەدات كە مێژوو وەكو ئەزموونی كۆمەڵگایەك تەماشا دەكات ،نەك سەنەدو گێڕانەوەی تاكە كەس ،جگە لەوەش نەك مێژووی ئیسالم بەڵكە مێژووی هیچ میللەت و نەتەوەیەك بە پێوەرەكانی فەرموودەناسی نەنووسراوەتەوە ،هەروەها مەرج و بەندوباوەكانی فەرمودەی بەسەردا جێبەجێنابێت، بەاڵم بوونی ئەم میتۆدە زانستییە ورد‌و سەختگیرە بۆ ئەو گێڕانەوەو جومگە مێژووییانەی كە هەڵوێستی فیقهی و مەزهەبییان لێ دەكەوێتەوە یان پەیوەستن بە ئەحكام و شەریعەتەوە شتێكی پێویستە ،چونكە مێژووی عەقیدەو مێژووی شەریعەت جیاوازە لە مێژووی ئاسایی ،لەدەرەوەی ئەم وێستگە گرنگانەش مێژووی ئیسالمی هەر لەقاڵبی گێڕانەوە بەسەرهاتدا بمێنێتەوە ،رەنگە زیانەكانی وەك ئێستا قورس نەبن كە لە زۆر جێگدا ئەوەندەی بەرهەمهێنەری رق و قین و پێكدادانن، هێندە فاكتەرێك نین بۆ پەرەدان بەگیانی لێبوردەیی و پێكەوەهەڵكردن.
39
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
( )3شوبباتى 2016 ژمارە )
40
ب كورتی
لەبەر رۆشنایی ئەم گوزەرەی سەرەوە دەكرێت بوترێت: كه‌له‌پووری مێژووی ئیسالم بەكۆڵێك كێشەو گرێ و گۆڵەوە گەشتۆتە نەوەكانی ئێستا‌و هێندەی الیەنە گەش و جوانەكانی هەڵگری كێشەو قەیران و داوی پێكدادانە ،چونكە لە ژینگەو دۆخێكی تەندروستتدا كۆنەكراوەتەوەو تۆمار نەكراوە. مامەڵەكردن لەگەڵ ئه‌م كهلهپوورە وریایی زۆری پێویستە ،خاڵی یەكەم پێویستە ئەم كەلەپوورە لە ئایین و شەریعەت جیا بكرێتەوەو دواتر بە میكانیزمی تایبەت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت كە تەبا بێت بە بنەماكانی شەریعەت و شیكاری واقیعی و زانستی سەردەم ،هەندێك هەوڵیش لەم بوارەدا هەیە كە هەرچەندە كامڵ نین و چارەسەری یەكالیی و گشتگیر نین ،بەاڵم دەكرێت ببنە میكانیزمێك بۆ پاڵفتەكردنی هەر هیچ نەبێ سەدە بەرایی و زێڕینەكانی ئیسالم كە بە چاوی پیرۆزیی تەماشا دەكرێن و بەسەرهاتەكانی بوونەتە هۆی دروستبوونی چەندین دەستەبەندیی.
پ راوێزو س رچاو كا
) )1عبدالعليم عبدالرحمن خضر :المسلمون وكتابة التاريخ دراسة في التأصيل اإلسالمي لعلم التاريخ ،المعهد العالمي للفكر اإلسالمي ،1993 ،ال .276 ) )2محمد بن مطر الزهراني :تدوين السنة النبوية المشرفة من القرن األولى إلى نهاية القرن التاسع الهجري ،دار الهجرة ،الرياض ،1966 ،ال .85 ) )3أكرم ضیا‌ء العمری :بحوث في تاريخ السنة المشرفة ،مكتبة العلوم والحكم ،المدينة ،ال .20 ) )4القاضي أبي بكر ابن العربي ،العواصم من القواصم ،محب الدين الخطيب ،المكتبة السلفية، القاهرة ،العواصم من القواصم ،ال .246 ) )5رواه البخاری ومسلم. ) )6يحيى بن ابراهيم بن علي اليحيى :مرويات أبي مخنف في تاريخ الطبري ،عصر الخالفة الراشدة، دراسة نقدية ،دار العاصمة ،الرياض ،ال.43 ،3 ) )7یحیی بن ابراهیم :مرویات أبي مخنف ،ال .57 ) )8صحیح تاریخ الطبری ،حققه وعلق عليه، محمد طاهر البرزنجي ،دار ابن كثير ،دمشق ،ج،1 ص .20_16 ) )9ابن خلدون :المقدمە ،تحقيق ،علي عبدالواحد، القاهرة.3/1 ،1962 ، )) )10الجوهری :السقیفە وفدك ،تحقیق ،باسم مجید الساعدی ،العتبة الحسینیة،كربالء ،2011 ،ال 92؛ عباس القمی :بیت األحزان فی مصائب فاطمە الزهراء ،مكتبة الرسول األعظم اإللكترونية ،ال .123 )) )11عبدالمجيد أبو الفتوح :التاريخ السياسي والفكري للمذهب السني في المشرق اإلسالمي من القرن الخامس الهجري حتى سقوط بغداد ،دار الوفاء ،المنصورة ،ط ط261 ،1988 ،2ـ .272
زان تی
می ئی
میی
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ئاوڕدان و ی
ل
خا ل
ووتیار ن ری ا
لەدایکبووی 1983سلێمانی. بەکالۆریۆس لە فەلسەفە و تەسەوفی ئیسالمی‌دا، ماستەر لە زمان و ئەدەبی فارسی‌دا. چه‌ند وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی باڵوكراوهی هه‌یه
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
41
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
42
فەلسەفە یەکێکە لە گرنگترین دەرکەوتە عەقاڵنییەکانی کەلەپووری فیکریی ئیسالمی. وێڕای ئەوەی موسڵمانان خۆیان داهێنەری فەلسەفە نەبوون ،لێ شارستانییەتی تازەڕسکاوی ئیسالمیی ،فەلسەفەی وەک زەروورەتێکی ژیاری لە شارستانییەتەکانیی دی وەرگرت و لە خۆیدا هەرسی کرد و بابەتگەلێکی نوێی بەرهەمهێنا. گەڕانەوە بۆ کەلەپووری عەقاڵنیی ئیسالمیی بە هەر شێوەیەک و بۆ هەر ئامانجێک بێت ،ڕێگەکەی بە فەلسەفەی ئیسالمی‌دا گوزەر دەکات؛ بەاڵم فەلسەفە تاکە سەرچاوەی عەقاڵنییەتی ئیسالمیی نییە ،بەڵکو خۆری عەقاڵنییەتی ئیسالمیی لە چەند ئاسۆیەکی تریشدا پرشنگی داوە ،وەک :لۆژیک ،کەالم، ئوسووڵی فیقهـ و تەنانەت خودی فیقهیش .فەلسەفە و کەالمی ئیسالمیی هێندە پێکەوە گرێدراون کە هەندێک جار جیاکردنەوەیان هێند ئاسان نییە. زاراوەکانیان و شێوازی ئیستیداللیان تەواو لێک دەچێت ،ئەوەی لێکیان جیا دەکاتەوە بریتییە لە بابەتی سەرەکییان و ئامانجی کارکردنیان. زانستی کەالم بە هەموو ڕێچکە جیاوازەکانیەوە، یەکێکە لە دەرکەوتەکانی کەلەپووری عەقڵیی ئیسالمیی .گومان لەوەدا نییە کە کەالم لە سەرەتادا بریتی بوو لە هەوڵدان بۆ سەلماندنی بنەماکانی بیروباوەڕی ئیسالمیی بە شێوەیەکی عەقڵی، ئەمەش کەالمی ڕووبەڕووی سنوورداربوون و پابەندبوون بە کۆمەڵێک پێشگریمانە کردبۆوە، بەاڵم بە شێنەیی کەالم پانتاییەکی عەقڵیی فراوانی لەبەردەم خۆیدا ئاوەاڵ کرد کە لە هەندێک شوێندا تەواو ڕەنگی فەلسەفەی بەخۆوە گرتووە .ئەگەر سەرنج بدەینە ئەو بابەت و مشتومڕە عەقڵییانەی کە وەک پێشەکیی زانستی کەالم لە کتێبە بەناوبانگەکانی وەک (المواقف)ی عەزودەدینی ئیجی و شەرحەکەی میر سەیید شەریفی جورجانی،
هەروەها (شرح المقاصد)ی تەفتازانی ،تەنانەت (الفضیلـة)ی مەولەویی تاوەگۆزیدا هاتوون ،ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە قەڵەمرەوی عەقڵ لە زانستی کەالمدا تا چ ڕادەیەک فراوانە .ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەوانەی باسکران کتێبی کەالمیی ئەشعەرین نەک موعتەزیلی ،ئەشعەرییەکانیش الی خەڵکی ڕەشۆکی وەک دژەعەقڵ ناسێنراون. الی خوێنەر ڕوونە کە کەالمی موعتەزیلە لە ترۆپکی عەقاڵنییەتدایە و پێویست بە ڕوونکردنەوە ناکات ،بەاڵم کەالمی ئەشعەرییش نەک هەر عەقاڵنییە ،بەڵکو ئەشعەرییەکان بەشدارێکی چاالکی وتووێژە عەقاڵنییەکان و ڕکابەرێکی عەقاڵنیی موعتەزیلە و ئاڕگۆمێنتەکانیان بوون ،بە جۆرێک کە مشتومڕەکانیان بوونە هۆی گەرمبوون و قووڵبوونەوەی گفتوگۆکان و لەو نێوەندەشدا دەیان بابەتی گرنگی عەقڵی و وجوودی گەنگەشە کراون. ئەگەر ئەشعەرییەکان لە ئەساسیشدا عەقاڵنی نەبووبن -کە وا نییە -ئەوا کێبەرکێیان لەگەڵ عەقاڵنییەکانی وەک موعتەزیلە و فەیلەسووفاندا وای لێ کردبوون ،خۆبەخۆ بەشداری فەلسەفاندن ببن .ئەو ڕەخنانەی کە ئیمام ئەوحامیدی غەزالی ڕووبەڕووی فەلسەفەی دەکاتەوە ،الی ئیمام فەخری ڕازی گوڕوتینێکی زیاتر وەردەگرێت و ڕەخنە توند و گومانبزوێنەکانی ئیمام فەخری ڕازی دەبنە هەوێنی دەیان بابەتی فەلسەفی کە دواتر فەیلەسووفانی وەک نەسیرەدینی تووسی لە وەاڵمی فەخری ڕازیدا گەنگەشەیان دەکەن. جگە لەو دوو ڕەوتە کەالمییە سەرەکی و بەناوبانگەی جیهانی ئیسالم (موعتەزیلە و ئەشعەرییەکان) ،چەند ڕەوتێکی کەالمیی دی هەبوون کە هەر لەژێر کاریگەریی ئەو دوو ڕەوتەدا بوون و هەریەک بە ڕێژەیەک کاریگەریی یەکێک، یان هەردوو ڕەوتە سەرەکییەکەی بەسەرەوە بوو.
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
لە فەلسەفە و کەالمی ئیسالمییدا قسەکردن و ڕامان لە هەبوون (وجود) و باسکردن و شرۆڤەکردنی ئەحکامەکانی هەبوون ،پلە و ئاستەکانی ،ڕەسەنایەتیی هەبوون ،پێوەندیی لەگەڵ ماهییەت و چەند پرسێکی دی ،سەرتۆپی زۆربەی باسەکان بووە؛ بە تایبەت لە فەلسەفەدا. لە کەالمیشدا هاوتا لەگەڵ فەلسەفەدا ئەم پرسانە شرۆڤە و تەتەڵە کراون .هێندێک جاران ئەو دوو ڕەوتە (فەلسەفە و کەالم) لەم پرسانەدا ڕووبەڕووی یەک بوونەتەوە ،بەاڵم بە گشتی هاوتەریب بوون. بە سەرنجدان لە پرسەکانی پێوەست بە هەبوون ،دەردەکەوێت هەردوو ڕێچکەکە لە سەلماندنی (واجب الوجود) و پاشکۆکانیدا وەک بنەمای هۆکارێتی (العلیة) ،پووچیی خول و زنجیرە (الدور و التسلسل)یەک ڕێگە دەگرنە بەر .لەبەر ئەوەشە لەم پرسانەدا جیاوازییەک لە نێوان فەیلەسووفێک و موتەکەلیمێکدا نییە. ئیبن سینا لە باسی سەلماندنی (واجب الوجود) دا دەڵێت« :هەموو هەبوویەک ئەگەر سەرنج بدەیتە خودی خۆی بەبێ لەبەرچاوگرتنی غەیری خۆی، ئەوا :یان بە جۆرێکە کە هەبوونی بۆ واجب دەبێ خۆی لە خۆیدا ،یان بۆی واجب نابێت .ئەگەر بۆی واجب بوو ،ئەوا خۆی بۆخۆی [هەبوونی] حەقەوخۆبەخۆ (واجب الوجود)ە و قەییوومە؛ خۆ ئەگەر بۆیشی واجب نەبوو ،ناشێ پاش ئەوەی گریمانەی هەبوونی کرا بگوترێت :خۆی لە خۆیدا مومتەنیعە؛ بەاڵم ئەگەر لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی زاتی هەبووەکە مەرجێک هاوپێچ بکرێت ،وەک مەرجی نەبوونی هۆکار ،ئەو کاتە دەبێتە مومتەنیع ،یان بە بەمەرجگرتنی هەبوونی هۆکار دەبێتە واجب .خۆ ئەگەر هیچ مەرجێکی لەگەڵدا هاوپێچ نەکرێت ،نە هەبوونی هۆکار و نە نەبوونی ،ئەو دەمە حاڵەتی
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
کەالمی ئیسالمیی تەنها لە کۆمەڵێک مشتومڕی نێوان ڕێچکە کەالمییەکاندا کورت ناکرێتەوە ،بەڵکو وەک ئاماژەی پێکرا ،ڕێچکەیەکی وەک ئەشعەری لەگەڵ فەیلەسووفان و گوزارە و ئیستیداللە فەلسەفییەکانیشدا لە کێبەرکێدا بوو و مشت‌ومڕ و ئیستیداللی عەقڵیی بە شێوەی بورهان و جەدەل لەگەڵدا گەیاندبوونییە لوتکە .لە بەرانبەردا کەالمی موعتەزیلە و ئیسماعیلییەکان و هاوشێوەکانیان زیاتر ڕەنگی فەلسەفەی بەخۆوە گرتبوو و سنووری نێوانیان لەگەڵ فەلسەفەدا یەکجار کەم بووبووەوە؛ بە جۆرێک کە بە خوێندنەوەی کتێبە کەالمییەکانیان هەست دەکەیت دەقێکی فەلسەفی دەخوێنیتەوە نەک کتێبێکی عەقیدە .بەم پێیە ،کۆی کەالمی ئیسالمیی بە سەرجەم ڕێچکەکانیەوە دەرکەوتەیەکی زۆر دیاری عەقڵی ئیسالمین و بە گشتیی کەالم و وتووێژە کەالمییەکان سەرچاوەیەکی گرنگی ناسینی کەلەپووری عەقڵیی ئیسالمین کە دەکرێت لەژێر ڕۆشناییی فەلسەفەی نوێ‌دا دەستیان بۆ ببرێت و سەرلەنوێ بخوێنرێنەوە. کۆمەڵێک بابەت هەن کە لە کەالمی ئیسالمییدا ورووژێنراون و دەکرێت بە دیدی فەلسەفەی نوێوە شرۆڤە و ڕەخنە بکرێن ،وەک کۆنی (قدم) یان نوێبوونی (حدوث) جیهان ،قسەکردن لەسەر هەبوون و نەبوون و (حال)،سەدەمی ئیحتیاجی هۆگر بە هۆکار (مناط إحتیاج المعلول إلی العلة)، گێڕانەوەی لەناوچوو (معدوم) ،پێوەندیی نێوان زات و سیفاتی خودا و پاشکۆکانی ئەم باسە ،ماهییەتی عەقڵ و ڕادەی دەستگەیشتنی بە ڕاستییەکان و تواناییی عەقڵ لە کەشفکردنی نەزانراوەکان، سنووری عەقڵ و تەرجیحی نێوان عەقڵ و نەقڵ، بابەتی عەقڵیبوون یان شەرعیبوونی چاک و خراپ (حسن و قبح) ،تەئویلی ئایەت و فەرموودە یان ڕەتکردنەوەی تەئویل و چەندین بابەتی گرنگی تر.
ه بوونناسی
43
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
44
سێیەم دەمێنێتەوە کە بریتییە لە ئیمکان ،ئەو دەمە ،بە بەهەند وەرگرتنی زاتەکەی دەبێتە ئەو شتەی کە نە واجبە و نە مومتەنیعە .کەواتە هەموو هەبوویەک :یان خۆی لە خۆیدا (واجب الوجود)ە، )(1 یان خۆی لە خۆیدا (ممکن الوجود)ە». هەر ئەم بابەتە الی زانایانی کەالم سەلمینراوە و هەبوونی مومکین ،لەڕێی زنجیرەی هۆ و ئەنجامەوە بە هەبوونی واجبەوە گرێ دەدەن. بێگومان هەندێک جیاوازی لە تێڕوانین و ناونانی واجب و مومکیندا هەیە لە نێوان فەیلەسووفان و موتەکەلیماندا. گەورە موتەکەلیمی ئەشعەری ،قازی عەزودەدینی ئیجی لەم بارەیەوە دەڵێت: « ...یان ئەوەتە هەڵسوورێنەری جیهان (واجب الوجود)ە ،کە ئەوەش داواکراوەکەیە [بۆ سەلماندنی] ،یاخود دەبێ (ممکن الوجود) بێت کە دەبێ کارتێکەرێکی هەبێت و ئەمەش دووپات دەبێتەوە و یان بە خول و زنجیرە کۆتاییی دێت، یان بە (واجب الوجود)ێک خۆی لە خۆیدا(2) .»... وەک دیارە ،لەگەڵ ئەوەشدا کە جیاوازی هەیە لە شێوازی ئیستیداللی هەرکامیاندا ،بەاڵم ئەنجامەکە هەر یەکە .نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت کە (واجب الوجود) الی فەیلەسووفان لە دوو جۆردا پۆلێن دەکرێت( :واجب بذاته و واجب بغیره) بەاڵم ئەم پۆلێنکردنە الی زانایانی ئەشعەری ڕەتدەکرێتەوە و ناکۆکیی نێوانیشیان زیاتر لەسەر ناونانە نەک لەسەر ئەسڵی پرسەکە. بابەتی پووچیی خول و زنجیرە کە هەر بەم باسەوە گرێدراوە ،یەکێکی ترە لەو پرسانەی فەیلەسووفان و زانایانی کەالم پێکڕا قبووڵیانە و کەسانێکی وەک ئیبن سینا هەوڵی ئەوەیان داوە بە بورهان پووچییان بسەلمێنن .الی زانایانی کەالم شتەکە وەک بنەمایەکی چەسپاو سەیری کراوە.
یەکێک لە گرنگترین پرسەکانی پێوەست بە هەبوون و ماهییەت ،بریتییە لە پرسین لەبارەی ڕەسەنایەتیی هەبوون و ماهییەتەوە .پرسیارەکە لەوەدایە کە ئاخۆ ئەوەی جیهان و بوونەوەری پڕکردووە و ئێمە دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم دەکەین ماهییەتە یان هەبوون ،ئاخۆ ئەو دووانە یەکن یان جودان ،ئەگەر یەکن ئەدی بۆ بە جیا لەبەرچاو دەگیرێن ،خۆ ئەگەر جودایشن ،ئاخۆ کامیان ڕەسەنن و کامیان ئیعتیباری؟ ئەم پرسە الی مەال سەدرا زۆر بە جدی توێژینەوەی لەبارەوە کرا و دەتوانین بڵێین قسەی کۆتایی تێدا کردووە؛ هەرچەند دوای ئەویش هەوڵی ڕەتکردنەوەی بورهانەکانی دراوە ،بەاڵم هەوڵەکان لە ئاستێکی نزمدان و بورهانەکانی سەدرا لە هێز و گرنگییان کەمی نەکردووە. میژووی جیاکاری لە نێوان هەبوون و ماهییەتدا کۆنە و ئەرستۆ ئاماژەی بەو جیاوازییە کردووە و گوتوویەتی :جیاوازی هەیە لە نێوان «مرۆڤ چییە» و «مرۆڤ هەیە» (3) .لەناو موسڵماناندا ،بەر لە مەال سەدرا بابەتی ڕەسەنایەتیی هەبوون یان ماهییەت گیروگرفتێکی سەرەکی نەبووە .هەندێک لە مێژوونووسانی فەلسەفەی ئیسالمیی وای بۆ دەچن ،سەرەتا شێخی ئیشراق (سوهرەوەردی) فەلسەفەکەی خۆی لەسەر بنەمای ڕەسەنایەتیی ماهییەت داناوە ،پاشان مەال سەدرا ڕەتی کردۆتەوە .حەقیقەت ئەوەیە کە لە هیچ کتێبێکی سوهرەوەردیدا وەها شتێک بە ڕوونی بەرچاو ناکەوێت ،ڕەنگە سەرچاوەی ئەم بەهەڵەداچوونە ئەوە بێت کە شێخی ئیشراق ئەساسی فەلسەفەکەی خۆی لەسەر ڕووناکی داڕشتووە کە ڕووکار‌ی ماهییەتی زووتر دێتە زەینەوە. لە کتێبی (المواقف)دا–کە کتێبێکی گرنگی کەالمی ئەشعەرییە -چەردەیەک لە ڕیشە
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
مێژووییەکانی ئەم باسە گەنگەشە کراوە .قازی عەزودەدینی ئیجی لەسەر زاری ئیمام فەخری ڕازی ،سەبارەت بە پرسی شتایەتی (شیئیة)ی نەبوون ،ئەوە دەخاتە ڕوو کە ڕیشەی ئەم باسە لە جیاوازیکردن لە نێوان هەبوون و ماهییەتدایە ،ئەو پێی وایە زانایانی موعتەزیلە وەک ئەبو هوزەیلی عەلالف و کەعبی و شاگردە بەغدادییەکانیان بڕوایان وایە کە ماهییەت زێدەباری وجوودە و لێی جیایە ،بەاڵم ئەشعەرییەکان لە ئەساسەوە ئەوە ڕەت دەکەنەوە و پێیان وایە لە واقیعدا ئەوەی هەیە یەک شتە [کە هەبوونە] و ئەگەر گریمانەی هەبوونی ماهییەت بکرێت لە دەرەوەی هەبوون، ئەوا ماهییەتە نەبووەکان دەبنە هەبووی نەبوو کە شتێکی مەحاڵە(4) . ئەوەی گرنگە لە هێنانەوەی ئەم باسەدا، ئەوە بوو کە سەرنجی خوێنەر بۆ بەشداریی زانایانی کەالم ڕابکێشین لە پرسە فەلسەفییە ورد و ئاڵۆزەکاندا .دەیان پرسی ئاڵۆزی فەلسەفیی لەالیەن زانایانی کەالمەوە تاووتوێ کراون و کاریگەرییەکی دووالیەنە لە نێوان فەلسەفە و کەالم و فەیلەسووفان و موتەکەلیمانی موسڵماندا هەیە.
مەعریفە تیۆری کە ڕوونە ئەوە ) )Epistemologyوەک لقێکی سەربەخۆی فەلسەفە مێژوویەکی زۆری نییە و لەم سەدانەی دواییدا ،لە سەدەی حەڤدە بەدواوە لە ڕۆژئاوا گەشەی پێدرا و وەک زانستێکی سەربەخۆ لە فەلسەفە جیابۆوە؛ بەاڵم ڕیشەی باسە سەرەکییەکانی تیۆریی مەعریفە لە یۆنانی کۆندا هەبوون و فەیلەسووفان و سۆفستاییەکان بەشێکی گرنگی ناکۆکییەکانیان بۆ بابەتەکانی تیۆری مەعریفە دەگەڕایەوە .بەر لەوانیش لە کەلەپووری فیکری و فەلسەفیی یۆنان‌دا لە سەدەکانی (5-6 پێش زایین) بە شێوەیەکی بەرباڵو هەندێک پرسی پێوەست بەم بابەتە گەنگەشە کراون(5) . الی بیرمەندانی موسڵمانیش ڕیشەی گەلێک بابەتی پێوەندیدار بە تیۆری مەعریفە بە شێوەیەکی ڕێکنەخراو و پەرشوباڵو لە زانستەکانی وەک کەالم ،ڕەوانبێژی ،لۆژیک ،فەلسەفە و ئوسووڵی فیقهدا گەنگەشە کراون .لە زانستی کەالمدا بەشێکی زۆری مشتومڕەکان مادەی خاوی پرسەکانی تیۆری مەعریفەن .هەندێک بابەتی وجوودییش کە الی زانایانی کەالم بابەتی ڕامان و توێژینەوە بووە ڕیشەی دەچێتەوە سەر تیۆری مەعریفە. پێوەندیی نێوان زات و سیفاتی ئیالهی نموونەیەکی زیندووی ئەم بابەتەیە کە دەکرێت لە هەردوو ڕووکار‌ی وجوودی و مەعریفەتناسییەوە بۆی بڕوانین. یەکێک لە پرسە هەرە بنەڕەتییەکانی پێوەست بە تیۆری مەعریفە بریتییە لە ئیمکانی دەستڕاگەیشتن بە مەعریفەی شتەکان ،ئەم بابەتە الی سۆفستاییەکان ڕەت دەکرایەوە و سوقرات و ئەفالتوون و ئەرستۆ وفەیلەسووفانی دوای ئەوان بە بورهان بیروڕای سۆفستاییەکانیان ڕەت کردۆتەوە .ئەم پرسە الی
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
میی ا اڵبوون و ی باس ب هۆی باڵ ێ انی س ل فیی ب س ر ی انی ئی م و بیری ئی میدا ل نێو ز رب ی ه ر ز ری بزاوت ئی میی ا ، زیانێ ی و‌ر ی ل ن و ی نوێی موس انا دا‌و .
تیۆری م عری
45
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
46
موتەکەلیمانیش هەر وەک فەیلەسووفان مایەی گرنگیپێدان بوو و ئەوانیش دەستڕاگەیشتن بە مەعریفەیان وەک بەردی بناغەی زانستەکەی خۆیان دادەنا ،لەبەر ئەوە بە هەموو جۆرێک گومان خستنە سەر ئەم بنەمایەیان ڕەت دەکردەوە .بۆ نموونە مەولەویی تاوەگۆزی کە موتەکەلیمێکی ئەشعەرییە لە وەاڵمی سۆفستاییاندا بەم جۆرە باسی حەقیقەتی شتەکان و ئیمکانی زانینیان دەکات: حقایق األشیـــاء ،کالعلم بها ثابتة؛ من عاندوا فـنبــــهـا و ردهم دفعـــا بأی صورة بنظر یمکن ،أو ضــــــرورة قل :نفیها ،إن لم یکن محققا، فثبـــت؛ فزعمهـــــم تزلقا و إن تحقق فذا یصــیـــح: یا قوم! هل إطالقکم صحیح؟ إن انتهوا فـــذا؛ فال تمــار و إن أبوا فخلهــم فـی النار )(6 واتای ئەو بەیتانە« :حەقیقەتی شتەکان ،هەروەک زانینیان جێگیر و سەلمێنراوە و هەرکەس ئینکاری بکات ئاگاداری بکەرەوە و بە هەموو شێوەیەک وەاڵمیان بدەرەوە ،چ بە شێوەی ئیستیداللی تیۆری بێت ،یان وەبیرهێنانەوەی بەدیهییات .پییان بێژە: ئەگەر نەفیی حەقیقەتی شتەکان سەری نەگرت ،ئەوا داواکراوەکە سەلمێنرا و گومانەکەیان پووچ بووەوە، خۆ ئەگەر سەری گرت ،ئەو دەمە [بورهانەکەتان بە زمانی حاڵ] هاوار دەکات :گەلۆ! ئاخۆ بۆچوونەکەتان ڕاستە؟ [واتە ئەگەر بیسەلمێنن دیسان خۆیان ڕەت دەکەنەوە ،دەنا قسەکەیان خۆی پووچ دەبێتەوە] .ئەو دەمە ئەگەر وازیان هێنا ،مشتومڕیان لەگەڵ مەکە، ئەگەر وایان نەکرد ،فڕێیان دەرە ناو ئاگر. مەولەوی لە بەیتی کۆتاییدا ئیهامی بەکار هێناوە ،مەبەستی لە خستنە ناو ئاگر ئەوەیە :با ئەو
م ول ویی تاو ۆزی ب دی تێ ی ی ار ورد و سنووری ه ری ل ع ق و ن ق د رد خا ، پێیوای ل ه ندێ اڵ تدا ده‌بێ و ی لێ ڕێ ع ق اری خۆی ب ا . دەمە ئیدراکی سووتانیش ئینکار بکەن. الی فەیلەسووفانی وەک ئیبن سینا ،هەرچەندە زانین و ئیدراکی شتەکان مومکینە ،بەاڵم دەستڕاگەیشتن بە حەقیقەتی ئەو شتانە شتێکی یەکجار دژوارە ،ئەوەی مایەی سەرنجە ئەوەیە کە لەو بەیتانەی سەرەوەی مەولەویدا ،وا دەردەکەوێت کە مەولەوی ئەو دژوارییەی قبووڵ نییە لەوێدا کە دەڵێ (کالعلم بها). ئیبن سینا پێیوایە دەستڕاگەیشتن بە حەقیقەتی شتەکان وەک خۆی شتێک نییە لە توانی مرۆڤدا بێت ،بەڵکو ئەوەی مرۆڤ دەستی پێی ڕادەگات تەنها بریتییە لە تایبەتمەندێتیی شتەکان و هەندێک لە سیفەتە دەرەکییەکانی ،هەروەها ئێمە تەنها ئەوە دەتوانین کە بزانین شتێک ڕواڵەت و جەوهەری هەیە ،یان عەرەز و تایبەتمەندیی هەیە ،بەبێ ئەوەی پەی بە خودی شتەکە ببەین(7) . وەک پێشتر ئاماژەی بۆ کرا ،الی مەولەوی دەستڕاگەیشتن بە حەقیقەتی شتەکان شتێکی هێندە دژوار نییە ،بەڵکو بە ڕاشکاوی دەڵێ زانینی شتەکان وەک حەقیقەتی شتەکان سەلمێنراوە .هۆکاری ئەم جیاوازییەی نێوان موتەکەلیمێکی وەک مەولەوی و فەیلەسووفێکی وەک ئیبن سینا ئەوەیە کە الی مەولەوی دەستڕاگەیشتن بە شتەکان تەنها لە ڕێی عەقڵەوە نییە، بەڵکو ئامرازێکی تریش هەیە کە لەسەروو قەلەمڕەوی عەقڵدا کار دەکات کە بریتییە لە وەحی.
خا ل
)(8
لیس سوی العقل له شئ کفی واتە:بەڵگە الی ئێمە ئەوەیە کە لەڕێیەوە و بە تێڕامانی بگەیتە حوکمێک کە هێندێک جاران یەقینییە ،کە لە بەرانبەریدا [حوکمی] (أمارة) هەیە [کە حوکمێکی غەیرە یەقینییە] .بەشێک لەو بەڵگانە
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
یەکێک لە جیاوازییەکانی فەیلەسووف و موتەکەلیم ئەوەیە کە فەیلەسووف لە دەرەوەی وەحی و بێ گوێدانە نەقڵ هەنگاو دەنێت و ئیستیدالل دەکات ،بەاڵم موتەکەلیم نەک هەر پابەندی وەحییە ،بەڵکو لە هەوڵی سەلماندنی عەقاڵنیی گوزارە وەحیانییەکانیشدایە. ئەوەی الی زانایانی کەالمی ئەشعەری جەختی لێدەکرێتەوە ئەوەیە کە عەقڵ سنووردارە و تەنها لە قەڵەمرەوی خۆیدا دەتوانێت کارا بێت، بەاڵم لە شوێنێکدا دەوەستێت و پێویست دەکات نەزانراوەکان لەڕێی وەحییەوە کەشف بکرێن. مەولەویی تاوەگۆزی بە دیقەتێکی یەکجار وردەوە سنووری هەریەک لە عەقڵ و نەقڵ دەردەخات و لەگەڵ ئەوەشدا کە عەقڵ بە سنووردار دەزانێت ،بە ئازایەتییەکی تەواوەوە هەمان شت بۆ وەحییش بە ڕاست دەزانێت، واتە پێیوایە لە هەندێک حاڵەتیشدا وەحی لێگەڕێت عەقڵ کاری خۆی بکات .مەولەوی دەڵێت: دلیلنا ما یمکــن الـتوصـــل بنظر فیه لحکم یوصـــــل یختص بالجازم ذاک تــــار فقد یقابلــــه األمـــــار موکول نقل منه ذا نقلــــــی إن لم یکن کذا فذا عقلـــی و تار القطع منه کائـــــــن بأن اعانت ذلک القرائـــــن و مستوی الجنبین عند العقــل لیس له سوی شجاع النقــل و ما علیه النقل قد توقـفــــا
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
پێ‌و ندیی نێوا ع ق و ن ق
بە نەقڵ سپێردراون و پێین دەگوترێت نەقڵی، غەیری ئەوەیش [بەڵگەی] عەقڵییە و هەندێک جار یەقینیان لێوە بەدەست دێت ئەگەر لەالیەن قەرینەوە پاڵپشتیی کرابێت؛ بەاڵم ئەو بەڵگانەی کە سەلماندن و ڕەتکردنەوەیان لەالیەن عەقڵەوە یەکسان بێت و عەقڵ تێیدا بوەستێت ،هیچ ڕێگەیەکمان نییە بۆ یەکالییکردنەوەیان جگە لە نەقڵ .ئەو بەڵگانەش کە نەقڵ تێیدا دەستەوستان دەبێت ،جگە لە عەقڵ هیچ شتێکی تر نییە کە بەس بێت [بۆ یەکالییکردنەوەی]. دوایین بەیت باس لەوە دەکات کە هەندێک شوێن هەیە تەنها قەڵەمڕەوی عەقڵن و نەقڵ (وەحی) تێیدا دەوەستێت و دەستەوستانە .ئەمە خاڵێکی گرنگە کە موتەکەلیمێکی ئەشعەری دەریببڕێت .ئەوە ڕوونە کە الی موعتەزیلە عەقڵ یەکەمین هەنگاوی گەیشتنە بە حەقیقەت و پێش وەحی دەکەوێت، بەاڵم بە ڕاشکاوی ئەشعەرییەکان دان بە وەها شتێکدا نانێن .دەکرێت ئەو خاڵەی مەولەوی ئاماژەی پێکردووە لە قۆناغی پێش ئیمانهێناندا جێی بکرێتەوە کە لەوێدا مرۆڤ ناتوانێت پابەندی وەحی بێت .ئەمەش هەمان ڕای موعتەزیلەکانە. بە گشتیی کەالمی ئیسالمیی سەرچاوەیەکی گرنگی کەلەپووری عەقڵیی ئیسالمییە کە دەیان پرس و بابەتی عەقڵی و فەلسەفیی تێدا تاووتوێ کراوە و دەریایەکەسەدان گەوهەری گرانبەهای تێدایە. کاڵبوونەوەی باسە کەالمییەکان بەهۆی باڵکێشانی سەلەفییەت بەسەر جیهانی ئیسالم و بیری ئیسالمی‌دا لەنێو زۆربەی هەرە زۆری بزاوتە ئیسالمییەکان، زیانێکی گەورەی لە نەوەی نوێی موسڵمانان داوە، لەوەدا کە کەلەبەرێکی گەورە لەنێوان ئەوان و ئەو کەلەپوورەدا دروستبووە و بە هۆیەوە زۆر گیروگرفتی عەقڵی و عەقائیدی هەیە کە لە ڕابوردوودا بڕاونەتەوە بەاڵم ئێستا نەوەی نوێ لێیان بێئاگایە و ڕووبەڕووی هەڵدێریان دەکاتەوە.
47
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
س رچاو و په‌راوێز ) )1ابن سینا ،االشارات و التنبیهات،ج ،3دار المعارف( ،بدون تاریخ) القاهرة ،ل.19 ) )2ایجی ،عضدالدین ،المواقف،دار الجیل )1997( ،بیروت ،ج ،3ل.13 ) )3یثربی ،یحیی ،تاریخ تحلیلی -انتقادی فلسفه اسالمی ،سازمان انتشارات پژوهشگاه فرهنگ و اندیشه اسالمی )1388( ،تهران .ل.117 ) )4ایجی ،عضدالدین ،المواقف ج ،1ل.266 ) )5چاتراجی ،ساتیش چاندرا و داتا ،دریندراموهان .معرفی مکتب های فلسفی هند، انتشارات مرکز مطالعات و تحقیقات ادیان و مذاهب)1384( ،ق‌م .ل.173 ) )6المدرس ،الشیخ عبدالکریم محمد .الوسیلـة فی شرح الفضیلة ،مطبعة االرشاد، )(1972 بغداد ،ل.77 ) )7ابن سینا ،التعلیقات ،مرکز انتشارات دفتر تبلیغات اسالمی حوره علمیه ((1379 ق‌م ،ل.34 ) )8المدرس ،الشیخ عبدالکریم محمد .الوسیلـة فی شرح الفضیلة ،ل.132 -130
( )3شوبباتى 2016 ژمارە )
48
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
په‌ی ێك له‌سه‌ر كه‌له‌پوور و
ڕێكاره‌كانی دووباره خوێندنه‌وه‌ی دكتۆرا له فیقهـ و بنه‌ماكانی یاسا. نۆ چاپكراوی هه‌یه به كوردی ،عه‌ره‌بی و فارسی. ده لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی باڵوكراوهی هه‌یه. سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زههاوییە بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكریی.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
د .سه‌با به‌رزن ی
49
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
50
كه‌له‌پووری ئیسالمیی به‌هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه نووسراوانه ده‌وترێت كه زانایانمان به درێژایی پانزە سه‌ده بۆیان جێهێشتووین سه‌باره‌ت به بیروبڕوا، كرده‌وه ،ئاكار ،په‌روه‌رده ،سیاسه‌ت و حیكمه‌ته‌كانی دیكه‌ی ژیان.له‌و ساته‌وه‌ختانه‌وه كه ویستوویانه بیر‌و هزریان پاراوبكهن به ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده و له‌سه‌ر الپه‌ڕه‌ی زه‌ین و بیری نه‌وه‌كانی دوای خۆیان بینه‌خشێنن. ئه‌م كه‌له‌پووره زۆرترینی به زمانی عه‌ره‌بی، هه‌ندێكیشی به‌زمانه‌كانی فارسی ،كوردی ،توركی، هیندی ،ئوردو و پشتۆ نووسراوه و ئێستاش به زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌كانی دنیا ده‌نووسرێت. كه‌م جێگا هه‌یه له‌م جیهانه فراوانه كه‌له‌پووری ئیسالم و به‌رهه‌می زانایه‌كی وابه‌سته‌ی ئه‌م ئایینه‌ی پێنه‌گه‌شتبێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌وتی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی دانه‌نابێت. چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌له‌پووره فره‌چه‌شن و فره‌ڕه‌هه‌نده و بگره له هه‌ندێك رووه‌وه ناته‌با و پر له ته‌وژمه ،هه‌نووكه بابه‌تێكی هه‌ستیاری ناوه‌نده‌كانی ئه‌كادیمییه و له‌م پێناوه‌دا گۆشه‌نیگای جیاواز په‌یدابووه. كه‌له‌پوور ره‌گه‌زێكی گرنگه له پێكهاته‌ی شوناسی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و ژیار‌و ئایینێكدا ،كه به‌رده‌وامیی جه‌وهه‌ریی پێده‌به‌خشێت و جیای ده‌كاته‌وه له‌وانی تر ،ئه‌م كه‌له‌پووره بۆی هه‌یه زۆر یان كه‌م ،كراوه یان داخراو ،لێبورده یان په‌ڕگیر بێت .چونكه كه‌له‌پوور خۆی وابه‌سته‌یه به مرۆڤه‌وه ،به هه‌موو خه‌سڵه‌ت و ئاڵۆزییهكانیهوه ،به‌جوانی و ناشیرینییه‌وه ،به گه‌شبینیی و ره‌شبینییه‌وه ،له هه‌موو قۆناغه‌كانی ره‌وتی مێژوویی ئه‌ودا ،به كاته‌كانی سه‌ركه‌وتنییه‌وه، به ساته‌كانی شكستییهوه. له كه‌له‌پووردا هه‌م گیانی تاك و هه‌م گیانی (كۆ) به‌رجه‌سته ده‌بێت ،به هه‌موو ئاراسته‌یه‌كی مرۆڤانه
كۆمه‌ڵێك رێ ر و كۆس ی هوره هه‌یه له‌به‌رده‌م دووباره خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووردا وه‌كو ته‌ق ید هرایی و پیر زدانانی رابردوو و ده‌مار یری بۆ مه‌زهه و رووپهكا . و نامرۆڤانه‌وه .واته بۆی هه‌یه كه‌له‌پوور ته‌واو مرۆڤانه و خێرخوازانه و پڕ له به‌رژه‌وه‌ندیی و گیانی بڵند بێت ،به پێچه‌وانه‌وه بۆی هه‌یه زۆر به‌رته‌سك و شه‌ڕخواز و ده‌مارگیر بێت. به‌م پێشه‌كییه ده‌مه‌وێت بڕۆمه ناو باسه‌كه‌وه سه‌باره‌ت به كه‌له‌پووری ئیسالمیی كه بێگومان كه‌له‌پوورێكی گه‌وره و ئێجگار په‌لوپۆداره ،فره‌چه‌شن و فره‌ڕه‌هه‌نده ،فره‌زمانه ،خاوه‌نی خه‌سڵه‌تگه‌لی ناته‌با و پر له ئیشكاله ،به‌بوونی فێرگه و ره‌وتی جیاواز و ناكۆك ،له‌م په‌ڕی كراوه‌یی و لێبورده‌ییه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی داخران و په‌ڕگیریی ،له هه‌موو كێڵگه و بواره مه‌عریفییه‌كاندا ،بیرمه‌ند و زانای موسڵمان كاریكردووه و نووسیویه‌تی ،بهكهرهستهگهلی به‌رایی یان پێشكه‌وتوو ،به‌نه‌فه‌سی كورت یان درێژ له‌مه‌ڕ روئیاكانی خۆی بۆ ژین و بۆ دین قسه‌یكردووه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ركی پێكردبێت له كێشه‌و گرفته بڕوایی و ئاكارییه‌كان ،له بابه‌ت و پرسه مێژوویی و ئینسانییه‌كان نزیكبۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بهدیدگاو میكانیزمێكی ئیسالمیی شیكارییان بۆبكات و بڕیاریان له‌سه‌ر بدات. ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته به‌ردی بناغه بۆ كه‌له‌پووری ئیسالمیی بریتییه له مه‌نهه‌جیه‌تی لێكدانه‌وه و
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
هه‌ڵسه‌نگاندن و دووباره خوێندنه‌وه و هێنانه‌كایه‌ی ره‌گه‌زه نه‌مرو نه‌گۆڕه‌كانی ،كه ئه‌مانیش بریتین له دیاریكردنی سه‌رچاوه و میكانیزمی به‌كارهێنان و ته‌وزیفی به‌رده‌وامی بڕگه‌كانی ،به‌پێی گۆڕانكارییه مێژوویی و كۆمه‌اڵیه‌تییه‌كانی دۆخی كۆمه‌ڵگا، چ كۆمه‌ڵگای بچووك و لۆكاڵی ،چ كۆی پێكهاته‌ی مرۆڤایه‌تیی. بۆ ئێمه زۆر گرنگه چ مه‌نهه‌جێك هه‌ڵبژێرین بۆ دووباره خوێندنه‌وه و خستنهگۆی كه‌له‌پوور ،ئایا به‌پێی مهدرهسهو فێرگه جیاوازه‌كانی موعته‌زیله، ئه‌هلی حه‌دیس ،ئه‌شاعیره ،ماتوریدییه ،سۆفییه‌كان و فه‌یله‌سووفان له‌و كه‌له‌پووره بڕوانین ،یان به پێی بواره‌كانی ته‌فسیر،فه‌رموده،ئوسوڵ ،كهالم، ئه‌خالق ،زمان ،فه‌لسه‌فه ،حیكمه‌ت ،سیاسه‌ت و زانسته سروشتییه‌كانی وه‌ك پزیشكی ،ده‌رمانناسی، ئه‌ندازیاری،بیناكاری ،هونه‌ر ،ئه‌ده‌بیات و ....تاد .لێی بڕۆینه پێشه‌وه.یان یه‌كه یه‌كه‌ی زانایان و بیرمه‌ندان و نووسه‌رانی ناو مه‌نزوومه‌ی شارستانییه‌تی ئیسالمیی بخه‌ینه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.له‌مه‌ش گرنگتر دیاریكردنی روانگه‌یه ،كه به‌چ روانگه‌یه‌ك له‌م كه‌له‌پووره بڕوانین ،مه‌به‌ستمان له دووباره خوێندنه‌وه و دووباره خستنهگۆی چییه؟ئایا
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
كه‌له‌پووری ئی میی هه‌نووكه به ده‌س كه‌سانی ده‌مار یرهوه دووچاری قهیرا و دابڕا بووه ،له سه‌رده‌می نوێ‌دا كێ هی بۆ دیندارا و دینا دروستكردووه.
ده‌مانه‌وێت وه‌ك خۆی بیهێنینه‌وه كایه‌ی كۆمهاڵیهتیی و رۆژانه‌ی خه‌ڵك؟یان ده‌مانه‌وێت ده‌ستكاریی بكه‌ین ئه‌وسا بیهێنینه‌وه ناو ژیانی خۆمان؟ئه‌گه‌ر ده‌ستكاریی ده‌كه‌ین ئایا به شێوه‌یه‌كی ده‌سته‌بژێریی (انتقائی) یان به شێوه‌یه‌كی شیكاریی و ره‌خنه‌گرانه ئه‌و كاره ده‌كه‌ین؟ چونكه ته‌بیعه‌ت و سروشتی كاره‌كه‌ش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ،له بابه‌تێك بۆ بابه‌تێك، پرسێك بۆ پرسێكی دیكه ده‌گۆڕێت ،ئنجا ئه‌و پرسیاره دێته پێش كه ئه‌م كاره كاری تاكه‌كه‌سه ،یان كاری گرووپ و ده‌زگای تایبه‌ند و پسپۆڕ؟ كێن ئه‌وانه‌ی ده‌بێت ئه‌م ئه‌ركه بگرنه ئه‌ستۆ؟لهوهاڵمدانهوی ئه‌م پرسیارانه‌دا به چه‌ند خاڵێك بۆچوونی خۆم تۆمار ده‌كه‌م: یه‌كه‌م :كه‌له‌پووری ئیسالمیی هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه بڕوایی ،فیقهیی ،كهالمیی ،فه‌لسه‌فیی ،زمانه‌وانیی، میژوویی ،ئاكاریی و زانستییانه ده‌گرێته‌وه كه له‌به‌ره‌به‌یانی ئیسالمه‌وه زانایه‌كی موسڵمان به هه‌ر زمانێكی زیندووی ئه‌م جیهانه نووسیویه‌تی ،به‌بێ ره‌چاوكردنی ئاست و راده‌ی كاریگه‌ریی ئه‌و به‌رهه‌مه. چونكه بۆی هه‌یه ئه‌و به‌رهه‌مه شاكارێك بێت له شاكاره‌كانی بیری مرۆڤایه‌تی وه‌ك شارهجوانهكهی فارابی ،قانون و شیفای ئیبن سینا ،ئیحیای غه‌زالی، نیهایه‌ی ئیمامولحهرهمهین ،ته‌فسیری فه‌خری رازی، ئهغانی ئه‌بولفه‌ره‌جی ئه‌سفه‌هانی ،مه‌سنه‌ویی مه‌والنا جهاللهدینی رۆمی ،مهم و زینی خانی .یاخود ته‌نها به‌رهه‌مێكی لۆكاڵی بێت ،وه‌ك زۆرێك له‌و نامیلكه و كتێبانه‌ی له په‌راوێزی یه‌كێك له كتیبه باشه‌كاندا نووسراون. دووه‌م :به‌رهه‌می كاریگه‌ر و ناوازه پێویستی به‌بڕیار نییه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له كه‌له‌پووری مرۆیی ،مرۆڤه‌كان زۆر به ئاسانی ده‌توانن جیایبكهنهوه له به‌رهه‌می نه‌شیاو ،به‌و پێودانگه‌ی
51
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
52
كه سروشتی مرۆڤ سروشتێكی هه‌ستیاره و د‌رك به ریزبه‌ندییه فیكرییه‌كان و رۆشنبیرییه‌كان ده‌كات،گرنگه ئاستی هۆشیاریی خه‌ڵك به‌رزببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌غزای باسه‌كان تێبگات. سێیه‌م :كه‌له‌پوور حاڵه‌تێكی كه‌ڵه‌كه‌بووی هه‌یه و ناكرێت هه‌مووی به‌یه‌كجار په‌سه‌ند بێت ،یاخود به یه‌كجار ناپه‌سه‌ند بێت ،له‌م باره‌وه پێویستمان به عه‌قڵ و ئالیه‌تێكی هه‌ڵبژاردن هه‌یه بۆ دیاریكردنی په‌سه‌ند و ناپه‌سه‌ند ،به‌و مانایه‌ی چ به‌شێك له كه‌له‌پوور وه‌اڵمده‌ره‌وه‌ی ویست و خواسته‌كانی سه‌رده‌مه‌و ده‌بێته ره‌گه‌زێكی كه‌لتووری ئێستا ،چ به‌شێك له كه‌له‌پوور كارایی بۆ ئه‌مڕۆ نه‌ماوه و نابێته ره‌گه‌زێك له كه‌لتووری ئیستامان. چواره‌م:كه‌له‌پوور شایسته‌ی پۆلێنكردنه به پێی بابه‌ت و ئاستی جیاواز و راسته‌وانه له‌گه‌ل ئاستی ژیریی و هوشیاریی خه‌ڵكدا به‌ره‌وپێش یان به‌ره‌ودوا ده‌چێت.بۆیه ناكرێت هه‌مووی به‌یه‌ك چاو و به‌یه‌ك پێوانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت .هه‌ندێك له بابه‌ته‌كانی زیاد له پێویست قه‌به و قه‌ڵه‌و بوون ،وه‌كو بابه‌ته‌كانی په‌رستن ،هه‌ندیكیش به الوازیی و رهنجووری ماوه‌ته‌وه ،وه‌ك بابهتهگشتییهكانی سیاسه‌ت و ماف. پێنجه‌م:ئالیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور ته‌نها بریتی نییه له یاساكانی زمان ،به‌ڵكو له په‌نای ئه‌و یاسایانه‌دا ،ژماره‌یه‌ك بیردۆزه و یاسای ژیربێژانه و زانسته‌كانی سه‌رده‌م هه‌یه ،كه دهبنهرێنما بۆ خوێندنه‌وه‌ی گونجاوی سه‌رده‌میانه ،كه پێویسته ئاوڕیان لێبدرێته‌وه. شه‌شه‌م :وێڕای ئه‌و زانستانه كۆمه‌ڵێك رێگر و كۆسپی گه‌وره هه‌یه له‌به‌رده‌م دووباره خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووردا ،وه‌كو ته‌قلیدگه‌رایی و پیرۆزدانانی رابردوو و جهزمیهت و ده‌مارگیری بۆ مه‌زهه‌ب و گرووپه‌كان ،كه بووه‌ته روخساری زۆرینه‌ی خوێنده‌واران و بانگخوازان ،ناكرێت له
كاریگه‌ریی سه‌لبی ئه‌م حاله‌ته‌ش بێده‌نگ بین كه به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه ،ناوه‌نده‌كانی خوێندنی كالسیك و ته‌قلیدی كارێكی نییه جگه له چه‌ندباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له خوێنده‌وار و زانایانه كه ته‌نها و ته‌نها نوسخهگهلێكن له رابردوو به‌هه‌موو الیهنهباش و خراپه‌كانیه‌وه ،كه‌متر له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و پێداویستییه‌كانی ده‌چنه پێشه‌وه ،زیاتر ئاوڕیان له سه‌رده‌م و نموونه‌گه‌لی پێشنینانه ،وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌م ئایینه‌ی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مانه نه‌ناردبێت و عه‌قڵی خه‌ڵكانی ئێستای نه‌كردبێته مه‌به‌ستی وتار و بڕیاره‌كانی. حه‌وته‌م :خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور پێویسته به مه‌نهه‌جێكی ره‌خنه‌یی و شیكارییانه بێت ،به‌دوور و به‌ده‌ر له ئسلوبی پیاهه‌ڵدان و ته‌مجید و ته‌قدیس، ره‌خنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی زانستیی كه مافی ته‌واو بدرێت به خوێنه‌ر له سۆنگه‌ی پێداویستی و چاوه‌ڕوانی ئه‌و له ده‌ق و له دیندارییه‌وه له پرسه‌كان بڕوانێت ،تۆمه‌تبار نه‌كرێت به تۆمه‌ته باوه‌كانی ته‌كفیر ،ته‌فسیق و تهبدیعكه هه‌نووكه یه‌خه‌ی هه‌موو ره‌خنه‌گرێكی جیددی گرتووه و ناهێڵێت ئازادانه قسه‌كانی بكات .ئه‌م ره‌خنه و رهخنهكاریی و شیكارییهش به‌جێیه هه‌موو نووسینه فیقهی و كه‌المی و مێژووییه‌كان بگرێته‌وه ،به‌بێ هه‌اڵواردن ،به تایبه‌ت پێویسته سیمای راسته‌قینه‌ی ژیانی ره‌سوولی ئه‌كره‌م (سهالت و سهالمی خوای له‌سه‌ربێت) له هه‌ناوی ده‌ق و تێكسته‌كانی سیرهنووسان نیشان بده‌ین ،نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا ته‌نها ته‌ركیز بكرێت له‌سه‌ر غه‌زه‌وات و له‌شكركێشییه‌كانی كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ راستیی مێژوویی الوهكین و هه‌رگیز ناگه‌نه به‌رنامه بڕوایی ،فیكریی ،په‌روه‌رده‌یی و كۆمهاڵیهتییهكانیی. هه‌شته‌م :كاری خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور پێویستی به‌دابه‌شكردن و جیاكردنه‌وه‌ی پسپۆڕییهكانه و زیاتر پێویستی به كاری گرووپی و داموده‌زگایی هه‌یه،
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
به‌پێی خشته و به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراوی ورد و تۆكمه .واته كارێكی سه‌رپێیی نییه له‌شه‌و و رۆژێكدا ئه‌نجام بدرێت و بگاته ئامانج ،له‌م پێناوه‌دا ده‌بێت زۆرترین ناوه‌ند و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند به‌شداریی بكه‌ن ،بۆ ئه‌فراندنی دیدگا و روانگه‌یه‌كی گشتیی و ورد ،له‌سه‌ر كۆی پرسی كه‌له‌پوور و یه‌كبه‌یه‌كی بابه‌ت و ره‌هه‌نده‌كانی .چونكه ناكرێت ته‌نها كه‌سێك، الیه‌نێك ،یان ده‌زگایه‌ك به‌م كاره هه‌ستێت ،هه‌رچه‌نده ده‌گونجێت كه‌سێك الیه‌نێك ده‌زگایه‌ك ببێته پێشه‌نگ و ئااڵههڵگر و زۆرترین پشكی له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌بێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆی كاروان و رێبوارهكانی دابنێت. نۆیه‌م :كه‌له‌پوور نابێت بكرێته هۆكاری دابه‌شبوون و په‌رته‌وازه‌یی سیاسیی و كۆمهاڵیهتیی، هه‌میشه ده‌بێت ئه‌و راستییه‌مان له‌به‌رچاوبێت كه به‌رهه‌می مرۆڤــ شایسته‌ی وه‌رگرتن و ره‌تكردنه‌وه‌یه و به پێودانگه مرۆییه‌كان ده‌پێورێت ،هه‌رگیز ناگه‌نه ئاستی دهقهپیرۆزهكانی خودا و پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێت) .به په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م مه‌نهه‌جه زۆر له ملمالنێ توندوتیژه‌كان خاوده‌بنه‌وه و نامێنن، فه‌زایه‌ك له ئاڵوگۆری فه‌رهه‌نگی و هزری ده‌خولقێت كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌خێری كۆمه‌ڵ و تاك ته‌واو ده‌بێت. ده‌یه‌م :كه‌له‌پووری ئایینیی و مرۆیی هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ ده‌ستكاریكردن و گۆڕانكاریی راڤه‌كردن و لیكدانه‌وه‌ی تازه ،گشت كه‌سێك به پێی رێكاری مه‌نهه‌جییانه‌ی چوارچێوه‌دار بۆی هه‌یه شه‌نوكه‌وی تیا بكات ،لێی زیاد وكه‌م بكات ،ته‌نانه‌ت ته‌جاوزی بكات و ناكرێت به بیانووی پاراستنی كه‌له‌پوور رێگا له‌و شیكارییانه بگیرێت. گه‌النی زیندوو له رێگای گونجاوی خوێندنه‌وه‌ی كهلهپوورهوه ده‌توانن ببنه فیلته‌رێكی داهینه‌ر بۆ په‌رینه‌وه‌ی خه‌سله‌ته ئیجابی و نه‌مره‌كانی كه‌له‌پوور بۆ ئیستا و له ئێستاشه‌وه بۆ داهاتوو.
كه‌له‌پووری ئیسالمیی هه‌نووكه به‌ده‌ست كه‌سانی ده‌مارگیره‌وه دووچاری قه‌یران و دابڕان بووه ،له سه‌رده‌می نوێ‌دا كێشه‌ی بۆ دینداران و الدینان دروستكردووه .چونكه لهالیهكهوه هه‌ندێك جار زمانه‌كه‌ی زمانێكی نامۆیه ،له‌الیه‌كی تریشه‌وه هه‌ندێك له پرسه‌كانی وابه‌سته نین به جیهانی ئه‌مڕۆوه. هه‌ربۆیه پێگه‌ی كه‌له‌پوور یان زۆر جێگیره، وه‌ك له كۆمه‌ڵگا ته‌قلیدییه‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، یان زۆر له‌رزۆكه وه‌ك له كۆمه‌ڵگایه‌كی لیبراڵدا ده‌بینرێت ،بێگومان له‌م سه‌روبه‌نده‌دا باشتروایه رێگایه‌كی میانه‌ی هاوسه‌نگ بگرینه‌به‌ر ،ئه‌ویش به خستنه‌سه‌رپشتی ده‌رگای ره‌خنه و پیاچوونه‌وه و هه‌ڵبژاردنه. ره‌خنه‌ی بابه‌تیانه ،پیباچوونهوهی ورد، هه‌ڵبژاردنی له‌بارترین رێژگه‌ی گوتار بۆ تێگه‌یشتن له ده‌ق ،له جێكه‌وته و داكه‌وته‌ی سیاسیی و كۆمهاڵیهتیی .كه‌ئه‌مه‌ش بژاره‌ی نوخبه‌ی بیرمه‌ند و دانا و خوێنده‌واری نه‌وه‌ی نوێی ئه‌م گهالنهی جیهانی ئیسالمه. له‌م رێكارهدا پێویسته واز له وتاری ئاگرین و حه‌ماسه‌ی سه‌ربازانی فتووحات بهێنین ،به عه‌قڵیه‌تی غه‌زالی ،رازی ،ئامێدی و عهقاڵنیهتی فه‌یله‌سوفانی ره‌خنه‌گر و رۆحانیه‌تی پیرانی خواناس و ده‌ستگیر له پرۆسیسی بوژاندنه‌وه‌ی بیر بڕۆینه پێشه‌وه. ده‌كرێت له ئه‌زموونه گه‌وره‌كانی مێژووی گۆڕانكاریی فیكر په‌ندی پێویست وه‌ربگرین .وه‌كو ئه‌زموونی ئیحیای غه‌ززالی و ته‌جدیدی شاتیبی و فه‌لسه‌فه‌ی محه‌ممه‌د ئیقبالی الهووری و پرۆژه ئیمانییه‌كه‌ی نوورسی و په‌یمانگای جیهانیی هزری ئیسالمیی.كه هه‌ر كام مۆدیلیكی گونجاوه بۆ سه‌رله‌نوێ هێنانه‌گۆی ده‌ق و فیكر و خستنهسهرڕێی مرۆڤ به‌ره‌و ئایینداری و مرۆڤخوازی.
53
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
زمانی كوردی له‌ناو كه‌له‌پووری ئی
مییدا
قڕانی له توێژینه‌وه و تێزه‌كانی په‌یمانگا و كۆلێجی زانسته ئیسالمییه‌كان د .هێ ن عوم ر خۆشناو
لهداكیبووی ،1983دكتۆرا له ئه‌ده‌بی كوردی چه‌ند به‌رهه‌می له بواری زمان و ئه‌ده‌بی كوردی چاپكردووه. چه‌ند وتاری باڵوكراوهی هه‌یه.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
54
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ئه‌م كورته نووسینه به‌های ئه‌و ئه‌ندازه كوردی نووسینه‌ی ناو مێژووی كه‌له‌پووری ئیسالمی نادیده ناگرێ ،ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵێكه بۆ نیشاندانی كه‌مته‌رخه‌می و كێماسی ئه‌كادیمییه‌كانی ئێستای بواری زانسته ئیسالمییه‌كان له زانكۆكانی كوردستان ،كه درێژكراوه‌ی ئه‌و شه‌رمنی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی به‌شێك له زاناكانی پێشوومانن له هه‌مبه‌ر زمانی كوردی و به زانستیكردنهكهی، بۆیه پتر الیه‌نه نه‌رێنی و سیما‌و هێڵه گشتییه‌كانی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه له مێژووی نووسینی كوردی و كه‌له‌پووری ئیسالمی‌دا ده‌خاته‌ڕوو. له نێو ئه‌و ملمالنێ ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه ئێستا له ناوچه‌كه‌دا گهشبوونهتهوه ،كه هه‌تا فووی زیاتری لێبكرێ، سیماكانی پێكه‌وه‌ژیان ته‌ڵختر ده‌بنه‌وه ،یه‌كێك له قوربانییه‌كانی ئه‌م ملمالنێیه زمانه ،به‌و پێیه‌ی یه‌كێك له‌و كۆڵه‌گانه‌ی كه بوونی نه‌ته‌وه‌ی له‌سه‌ر بنیادنراوه ،زمانه ،پاراستنی زمان و خزمه‌تكردنی، ڕێگا له‌به‌رده‌م داپۆشینی كه‌لتووری دیكه ده‌گرێت و ملمالنێیهكان ساده‌تر ده‌كاته‌وه ،به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه به زمان و ناسنامه كه‌لتووری خۆی، هه‌وڵی پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری زیاتر ده‌دات. له سۆنگه‌ی نه‌بوونی قه‌واره و ده‌وڵه‌تێكی كوردی ،به درێژایی چه‌ند سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ،كورد هه‌میشه هه‌وڵی داوه زمانی خۆی بپارێزێت و هه‌میشه له كاریگه‌ری زمان و كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌سه‌ریه‌وه ،خه‌باتی بۆ پاككردنه‌وه‌ی زمانه‌كه كردووه ،بۆیه به به‌راورد له‌گه‌ڵ زمانی توركی و زمانی فارسی ،زمانی كوردی به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر خۆی له هه‌ژموون و شه‌پۆلی زمانانی دراوسێ خاوێن كردۆته‌وه .ئه‌گه‌رچی له دوای سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچییه‌وه ،زمانی عه‌ره‌بی وه‌كو زمانی زانست ،تا راده‌یه‌كی زۆر جێی به زمانه‌كانی تری
نه‌ته‌وه موسڵمانه‌كان له‌قكرد ،به‌اڵم له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی فارس و تورك ده‌سه‌اڵتیان هه‌بوو ،بۆیه كه‌م تا زۆر زمانه‌كه‌یان بوو به زمانی زانست و ماوه‌یه‌كی زۆر له پاڵ عه‌ره‌بیدا ئه‌و دوو زمانه ره‌نگ و سیمایان دیار و به‌رچاو بوو. ناكرێت نكوڵی له‌وه بكه‌ین كه چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ،له‌ناو بزاڤی زانست و زانیاری له كوردستاندا بێباكییه‌كی زۆر هه‌بوو له هه‌مبه‌ر زمانی كوردی و به‌شێك له زانایانی كورد ،ئه‌وه‌ی الیان گرنگ نه‌بووه خه‌می زمان بووه ،بۆیه نووسین به زمانی كوردی زۆر دره‌نگ په‌یدابووه ،ئه‌گه‌رچی راڤه و لێكدانه‌وه‌ی كتێبه زانستیه‌كان له‌ناو حوجره و مه‌دره‌سه ئاینییه‌كان هه‌ر به زمانی كوردی بووه ،به‌اڵم زۆر زوو زاتی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه به كوردی بنووسن ،ته‌نانه‌ت وتاری هه‌ینیش به زمانی كوردی ،مێژووه‌كه‌ی له سه‌د ساڵ پتر تێناپه‌ڕێت، به راده‌یه‌ك كار گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ی قسه‌ی سووك و نابه‌جێ به زمانی كوردی بگوترێ ،ره‌نگه ئه‌مه‌ش هێرشێكی ده‌مارگیرییانه‌ی شۆڤێنیانه بووبێت و هه‌ر له‌ناو خودی زانایانیشدا وته‌یه‌ك باوبوو ،كه وا گوزارشتیان له زمانه‌كان ده‌كرد ،به‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه له عه‌ره‌بی و فارسی و توركی شه‌ككه‌ر و گه‌وهه‌ر و هونه‌رن ،كه‌چی زمانی كوردی شیاكه و پیسایی خه‌ر (كه‌ر)ه .كه‌سیش نه‌بوو بپرسێ: ئه‌رێ گه‌لۆ ئه‌مه بۆچی بۆته بنێشته خۆشه‌ی ناو كۆڕی فه‌قێ و زانایان و ناته‌با له‌گه‌ڵ ئایه‌تی (ومن ایاته خلق السماوات االرض و اختالف السنتكم والوانكم) /22الروم.؟! زانایانی هاوچه‌رخی ئێمه زوو ده‌ركیان به‌وه كرد ،كه پێویسته كوردیش به كوردی زانستی خۆی خزمه‌ت بكات ،ئه‌گه‌رنا له كاروانه‌كه به‌جێده‌مێنێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه و بووه خاوه‌نی قه‌واره و ده‌وڵه‌تی خۆی و هێرش بۆ سه‌ر زمانی
55
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
56
تر ده‌ستپێكرا ،ئه‌نجا هوشیاربوونه‌وه به‌وه‌ی كه‌م تا زۆر ده‌بێت هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ زمانی دایك بدرێت .ئه‌وه‌تا (مه‌الی گه‌وره‌ی كۆیی) باس له ده‌مارگیریی هه‌ندێ كه‌س ده‌كات بۆ زمانه‌كانی تر و به سووك ته‌ماشاكردنیان به سه‌یر و عاجباتی ده‌زانێت ،كاتێك ده‌ڵێت (ئه‌و ته‌یرانه‌ی به جه‌ماعه‌ت ئه‌ژین ،ئیحتیاجیان به ته‌فاهوم زۆره ،ئه‌وانه‌ی به مونفهریدی ئه‌ژین ،له‌سه‌ر زگ ئهخشن ،بێ ده‌نگن، هۆشهكیان لێوه دێ ،ئه‌ویش بۆ تهخویفه ،هه‌تا سه‌ربه‌رزتر بن ،له قسه نێزیكترن ،زوبان زانین زۆر خۆشه ،بۆ مهالیان الزمه ،ئێمه ئه‌گه‌رچی زمانی ته‌یر نازانین ،لۆمه‌مان ناكرێ ،ئه‌مما ئه‌با زوبانی یه‌كدی بزانین ،ناشكوری نه‌بێ له‌و نیعمه‌ته مه‌حرومین ئه‌ویش سه‌به‌بی مه‌علومه .له عوله‌مای دینه‌وه‌یه ،حه‌تتا پێیان ئه‌گوتین :توركی زوبانی جهههننهمیانه).1 له سه‌رده‌مێكی دیكه‌ش دا كه تورك فه‌رمانڕه‌وایه‌تی واڵتانی ئیسالمی ده‌كرد ،وایان له خه‌ڵك گه‌یاندبوو ،كه زمانی توركی له‌نێو هه‌موو زمانه‌كاندا پیرۆزترینیانه (ئێستاش له باكووری كوردستان و له توركیا ئه‌م روانینه ره‌گ و ریشه‌ی ماوه) ،بۆیه وه‌ك قسه‌ی خۆش هه‌ر له‌سه‌ر زاری خه‌ڵك ماوه‌ته‌وه ،به‌وه‌ی كه مه‌الیه‌كی تورك له‌سه‌ر مینبه‌ر و له رۆژی هه‌ینی وتاری داوه و گوتویه‌تی زمانی ئه‌هلی به‌هه‌شتیان توركییه و هه‌ر كه‌سێك توركی نه‌زانێت ناچێته به‌هه‌شته‌وه .كابرایه‌كیش ده‌ست به گریان ده‌كات ،دواتر مهالیهكه له گریانه‌كه‌ی ده‌پرسێت ،ئه‌ویش ده‌ڵێت :بۆ خۆم نه‌گریاوم ،به‌ڵكو بۆ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) گریاوم ،چونكه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) توركی نه‌زانیوه ،كه‌واته ئه‌ویش ناچێته به‌هه‌شت! هه‌روه‌ك له‌و كاته‌ی ده‌سه‌اڵتی عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان له تۆقهاڵندا بووه ،بیری ده‌مارگیری
خۆی خزاندۆته ناو ده‌سه‌اڵت و ناو زانستیش، بۆیه چه‌ند فه‌رمووده‌یان ههڵبهستون به‌وه‌ی (عه‌ره‌بتان خۆشبوێ ،چونكه پێغه‌مبه‌ر عه‌ره‌به و قورئان به عه‌ره‌بی هاتووه و زمانی ئه‌هلی به‌هه‌شتیانیش عه‌ره‌به) .2هه‌تا كار گه‌یشتۆته سه‌ر بیره ناسیۆنالیستییهكه و به‌ناوی خۆشویستنی عه‌ره‌بیشه‌وه فه‌رمووده‌یان هه‌ڵبه‌ستووه گوایه (عه‌ره‌بتان خۆش بوێ چونكه مانه‌وه‌یان نووره و نه‌مانیان تاریكییه بۆ ئیسالم) ،3كه هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه كاریگه‌ری نه‌رێنی كرده سه‌ر به زانستیبوونی زمانه‌كانی تر و له‌و نێوه‌نده‌شدا ئاخێوه‌رانی كوردیش له هه‌ندێ روودا پابه‌ندبوون به‌م بۆچونانه ،پێیان نه‌نگی بووه خزمه‌تی زمانی خۆیان بكه‌ن.
قه‌ده هكردنی به كوردی نووسین زیاتر بۆ را هی قورئا و زان تی شه‌رعی بووه
سێ سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر زمانی كوردی له‌ناو میرنشینی ئه‌رده‌اڵن و نووسراوه‌كانی شێوه‌زاری (گۆران)دا ،زۆر به هه‌ڕمێن بوو ،به تایبه‌تی له بواری شیعر نووسیندا ،به‌اڵم به‌شێك له زانا‌و مهالیانی كورد زاتی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه بڕیاری كردنه كوردی قورئانی پیرۆز بده‌ن ،ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان دژایه‌تیشیان كردووه .بۆ نموونه خانای قوبادی (1778-1704ز) كه چه‌ندین به‌رهه‌می به داستانه شیعر نووسیوه ،كه‌چی (گۆیا هه‌ندێ ئایه‌تی قورئانی به كوردی لێكداوه‌ته‌وه ،یا وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی ،ئه‌و مه‌الیانه خه‌ڵكیان لێ هانداوه ،ناچار مه‌ڵبه‌ندی خۆی به‌جێهێشتووه‌و په‌نای بۆ واڵتی بابان بردووه، ئیتر هه‌ر له‌وێ كۆچی دوایی كردووه) .4جا ئه‌م باره به‌رده‌وام بوو ،تا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ،به بوێرییه‌وه (مه‌الی گه‌وره‌ی كۆیی) ئه‌م گومان و
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
به‌ربه‌ستانه الدهباو به روونی له‌باره‌ی وه‌رگێڕانی قورئان بۆ زمانه‌كانی تر رای خۆی ده‌رده‌بڕێت و به كرده‌ییش ده‌ست به كردنه كوردی قورئانی پیرۆز ده‌كا به شێوه‌ی ته‌فسیرو ده‌ڵێت(( :من بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌جانیب ،ته‌رجه‌مه‌ی قورئان ئینكار ناكه‌م ،به‌ڵكو زۆر به فائیده‌یه ،الكین نه‌ڵێن ئه‌مه قورئانه! وه‌كی ته‌ورات و ئینجیل به هه‌ر لۆغهتێ بێ كیتابی موقه‌ده‌سه ،ته‌وراته ئینجیله .ئاره‌زووم ئه‌كرد جه‌معێ له عوله‌مای عه‌ره‌بی و زوبانزان و كاتیب وموحهریرێ غایه‌ت به قووه‌ت به جهزالهتی عیباره‌تی وه‌كی (جه‌الل نوری) و (ته‌ها حوسێن)، فیكری ئيباضه قورئانیان به عیباره‌تی جوان، خۆش ئه‌دا ،سهل الفهم ،ته‌رجه‌مه‌یان كردبا ،زۆر به فائیده ئه‌بوو .ئێستا بڵێین« :دروسته ،دروست نییه» ته‌رجه‌مه كرا به لیسانی موخته‌لیفه. ئه‌وانی ته‌رجه‌مه‌یان كردیه وا ده‌رئه‌كه‌وێ زۆر له ئه‌ربابی قه‌له‌م نه‌بوون .مه‌علوم ئه‌جانیب تهدهخوالتی تیا ئه‌كه‌ن ،روحیان ئه‌مین نییه، ته‌رجه‌مه‌ی به توركی كراوه ،زۆر بێ تامه ،ال‌م خیانه‌تێكی تیایه ئه‌گه‌رچی وا ئه‌نوێنن بۆ ئاسانی تێگه‌یشتنی عه‌وام وامان ته‌رجه‌مه كردیه .قورئان ته‌رجه‌مه بكرێ ،له‌گه‌ڵ موحافه‌زه‌ی ئه‌صلی وه‌كی ئینگلیز كردویانه ،صهفحهیه قورئانه ،صهفحهیه ته‌رجه‌مه‌یه ،جوانه)).5
ئێمه نكوڵی له هه‌وڵ و كۆششی زانایانمان ناكه‌ین ،كه به درێژایی چه‌ندین سه‌ده مهالو پێشه‌وایانی ئایین قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستی كوردی نووسین بوون ،به‌اڵم هه‌ندێكیان نه‌یانشاردۆته‌وه كه رووبه‌ڕووی گله‌یی و توانجی خه‌ڵكی تر بوون، به‌وه‌ی كه به كوردی نووسیویانه ،هه‌ندێكیان زانای گه‌وره بوون و كۆڵیان نه‌داوه ،به‌اڵم به شه‌رمیشه‌وه زمانی كوردی‌یان خستۆته ناو بۆته‌ی چه‌ند نووسینێكیان .بۆ نموونه (ئیبنولحاج) دووسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مههدینامهكهیدا كه به زمانی كوردییه ،له كۆتاییه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: نه‌زمم كرد له قه‌ولی سه‌حیح به له‌فزیی كوردی و نافهسیح بۆ مونصیفان (ال للشحیح) بۆ ئینتیفاقی عاممهتێ6 ده‌بینین زمانی كوردی ،به زمانێكی نافهسیح داده‌نێت ،كه ئه‌مه جۆره پاساوێك بووه ،بۆ ئه‌وه‌ی لێی قه‌بوڵ بكه‌ن و توانجی لێ نه‌گرن ،چونكه خۆی دانی پێداناوه. هه‌روه‌ها دوای ئه‌م شاعیره‌ش( ،نالی) راشكاوانه ئه‌م به سووك سه‌یركردنه‌ی كه‌سانی تر له هه‌مبه‌ر زمان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: كه‌س به ئه‌ڵفازم نه‌ڵێ خۆ كوردییه ،خۆ كردییه هه‌ر كه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تاڵیبی مه‌عنا ده‌كا7 ئه‌گه‌رچی دوای ئه‌مانه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ،هه‌ر زانایانی كورد بوونه پێشه‌نگ له به‌كوردیكردنی ئه‌و بواره زانستییانه‌ی ،كه پێشتر نامۆ بوون به كوردی بكرێن ،وه‌ك مامۆستا مه‌ال ره‌شید به‌گی بابان یه‌كه‌م زانای كورده فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ی كه له موسلیم و بوخاریدان كۆبكاته‌وه‌و ته‌رجه‌مه‌ی كردوون بۆ
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
و زانیاری له ناو بزا ی زان له كوردستاندا بێباكییه‌كی ز ر هه‌بوو له هه‌مبه‌ر زمانی كوردی و به‌شێك له زانایانی كورد، ئه‌وه‌ی یا رن نه‌بووه خه‌می زما بووه
شه‌رمنی له كوردی نووسین به درێ ایی مێ ووی كه‌له‌پووری ئی م ی
57
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
58
كوردی ،مامۆستا مه‌ال عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس یه‌كه‌م كه‌سه له ناوچه‌ی سلێمانی وتاری ئایینی به كوردی له‌سه‌ر مینبه‌ر خوێندۆته‌وه ،یه‌كه‌م كه‌سه شه‌ریعه‌تی ئیسالمی به تێر‌و ته‌سه‌لی به كوردی داناوه .8وێڕای ته‌فسیره‌كه‌ی و ته‌فسیری (مه‌الی گه‌وره‌ی پێنجوێنی) كه پێشتر به كوردی داینابوو ،هه‌موو ئه‌مانه هه‌وڵی زۆر بوێرانه‌و جددی بوون بۆ به زانستكردنی زمانی كوردی، ته‌نانه‌ت مامۆستا (مه‌ال عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس) له كۆكردنه‌وه‌ی فه‌تواكانی زانایانی كورد له كتێبی (جواهر الفتاوی) دا ،به‌تایبه‌تی له بابه‌تی (تهاڵق)دا وته‌كانی هه‌ر به كوردی نووسیوه‌ته‌وه ،بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رگێڕاندا فه‌تواكه گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ته‌ماشای به‌شێك له ده‌ستخه‌تی زانایانمان بكه‌ین له باره‌ی پرسه گرنگه‌كانی شه‌رع ،به‌شێكیان پرسیار‌و وهاڵمهكهیان به كوردی نووسیوه‌ته‌وه ،هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت كه‌سێك بێت و به عه‌ره‌بی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكات ،له كاتێكدا خودی ده‌قه‌كه به كوردییه‌و ده‌شێ دواتر بۆ زمانی تر وه‌ربگێڕدرێن .بۆ وێنه ئه‌م ده‌سخه‌ته‌ی خواره‌وه زیاتر له سه‌د ساڵه وا به كوردی نووسراوه‌ته‌وه:9 كه‌مته‌رخه‌میی و بێدهسهاڵتییهكه له خودی زانایان بووه نه‌ك له زمانه‌كه
ئه‌م توانج و پالر تێگرتنهی زانایانی كورد له‌و زانایانه‌ی كه به كوردی‌یان نووسیوه ،رۆڵێكی زۆر نه‌رێنی هه‌بووه له گه‌شه‌كردنی زمانی كوردی و به‌ره‌و به زمانی زانست چوونی، ته‌نانه‌ت زانایه‌كی وه‌ك (ئیبنوئادهمی باڵه‌ك) ته‌نیا پێشه‌كییه‌كه‌ی به كوردی بۆ كتێبی (مشكاة المنقول) نووسیوه ،دراوه‌ته به‌ر توانج و پالران. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه به كوردی بنووسرایه ،به دڵنیایی له‌به‌ر هه‌ژموونی زانای ناوبراو به‌سه‌ر زانستی ئهوساداو كه‌سێتییه‌كه‌ی، زمانی كوردی ده‌برده قۆناغێكی تر .هه‌ر بۆیه كه‌سێكی وه‌ك (مه‌الی گه‌وره‌ی كۆیی) پێیوایه كه‌موكوڕییه‌كه له زمانی كوردی نییه ،به‌ڵكو زمانی كوردی به زمانێكی زیندوو و ڕاقی داده‌نێت و سوپاسی ئه‌وروپاییه‌كانیش ده‌كات ئه‌وانه‌ی نرخ بۆ زمانی كوردی داده‌نێن 10و كێماسییهكهش بۆ خودی زانایانمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت(( :ئهصنافی به‌شه‌ر زوبانیان موخته‌لیفه، زۆریان ده‌نین ،بێ قهواعیدن ،قسمهكیان راقین، شوكری به‌عزێ ئه‌وروپایی ئه‌كه‌ین ،لیسانی كوردیش به لیسانێ زیندووی راقی حیساب ئه‌كه‌ن ،واقیعه‌ن به قه‌واعیده ،الكین مهوادێ زۆری زایع بووه ،ئه‌وه‌ی له ده‌ست الدێیان مابێ مایه ،ئی كه‌وته ناو مهالیان فه‌وتا ،هه‌تا
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ناشكوری نه‌بێ گه‌لێكی ئیفاده‌و ئیستیفاده‌ی پێوه نههێشترایه ،حه‌تتا كوللی قه‌ومێ زوبانیان شێوه‌ی لێك جودایه ،دوو ئینسان وه‌ك یه‌ك قسه ناكه‌ن ،ئیختیالفی لیسان و لهون ،ده‌خلی ئه‌وزاعی ئه‌رزو ئاسمانی تیایه ،ئه‌گه‌رچی قائیم به به‌ده‌نه ،ئه‌مما به ئافاقی حیسابه)) .11بۆیه به درێژایی ئه‌م چه‌ند سه‌دانه به بۆچوونی مه‌الی گه‌وره ،كورد كه‌سی دانا‌و حه‌كیمی نه‌بووه، تا بایه‌خ به زمان بدات و له میانی نووسینی ته‌فسیره‌كه‌یدا ،كوردییه‌كه‌ی وا بووبێته زمانی زانست كه باكی به هیچ نه‌بێت و بێباكانه رسته‌كان به كوردی دابڕێژێ(( :ناشكوری نه‌بێ، چونكی كورد حه‌كیمیان نه‌بووه ،له زوبانی كوردی هه‌رچه‌ند ئه‌كه‌م كه‌لیمه‌یه نادۆزمه‌وه، ئه‌و مه‌عنایه بگه‌ینێ ،ته‌فسیری قورئانی وا پان‌و به‌رین ،به زوبانی كوردی تهسكو كورت حق االنصاف زۆر گران‌و زه‌حمه‌ته)) .12بۆیه ئه‌م خه‌می بوونه زمانی زانست ،مه‌الی گه‌وره‌ی وا لێكردووه كه به قووڵی بیری لێبكاته‌وه‌و بگاته ئه‌و راستییه‌ی كه ((ناشكوری نه‌بێ زوبانی كوردی قه‌ت نه‌بۆته لیسانی عیلم تا تهوهسسوعی ببێ)) ،13فراوانییهكهش له كاتی كاركردنی له ته‌فسیره‌كه‌یدا بۆ ده‌ركه‌وتووه ،كه‌چی خۆی و زانایانی ،پێ كه‌مته‌رخه‌م و دهســـتهوهستان بووه.
ئه‌گه‌ر كه‌له‌پووری ئیسالمی به هه‌ر هۆكارێك بێ كه‌مترین ڕێژه‌ی نووسینی كوردی و زۆرترین زانای كوردی له‌خۆگرتبێت ،ئه‌وا بۆ ئه‌وسا ئه‌و زانایانه پاساوی خۆیان هه‌بووه‌و ناویشیان هه‌ر دره‌وشاوه‌یه ئه‌گه‌ر به كه‌مترین رسته‌ش خزمه‌تی زمانی خۆیان و زانسته‌كه‌یان كردبێت، لێ بۆ ئه‌و توێژه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ له بواری زانسته ئیسالمییهكانداو له كۆلێجه‌كانی شه‌ریعه‌ت و زانسته ئیسالمییه‌كانی زانكۆكانی كوردستاندا توێژینه‌وه ده‌نووسن ،كه‌شه‌كه جودایه‌و هه‌ڵوه‌سته‌ی دیكه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌نگرێته‌وه ،به‌وه‌ی: ئه‌گه‌ر زانایانی كۆنمان له وتار‌و وهعزیشدا كوردی ڕه‌وان و كوردیزانی باش نه‌بووبن، له‌به‌ر ئه‌و كه‌شه‌ی تێیدابوون ،خۆ به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌كادیمییه‌كانی ئێستای بواری شه‌ریعه‌ت له كوردستاندا ،مامۆستای ئاینین و له وتار‌و ئامۆژگاریاندا كوردی ڕه‌وانن و ئاخێوه‌ری باشن، جار جاریش وتاری سه‌ر گۆڤار‌و رۆژنامه‌و نامیلكه‌و كتێب به كوردی ده‌نووسن ،كه‌چی بۆ توێژینه‌وه‌كانیان ته‌نیا عه‌ره‌بی به‌كاردێنن.14 ئێستا به‌شی زۆری كایه‌كانی تری زانستی له زانكۆكان ،توێژینه‌وه‌كانیان به كوردی ده‌نووسن، هه‌ق بوو پسپۆڕانی زانسته ئیسالمییه‌كان پێش ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ر بن له به كوردی نووسینی لێكۆڵینه‌وه‌كان. ماتووڵ ئێستا هه‌وڵی زۆر هه‌ن بۆ به‌كوردیكردنی ده‌قه ئاینییه‌كان ،ئه‌مه لهگینتره بۆ لێكۆڵه‌ران كه له پاڵ كردنه كوردی ده‌قه‌كان ،توێژینه‌وه‌كانیش بكرێنه كوردی. واڵتانی دراوسێ به تورك و فارس ،هیچ به نه‌نگی نازانن كه ته‌واوی توێژینه‌وه‌كانیان به
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
به‌شێك له زانا و مه یانی كورد زاتی ئه‌وه‌یا نه‌كردووه بڕیاری كردنهكوردی قورئانی پیر ز بده ،ته‌نانه هه‌ندێكیا دژایه‌تی یا كردووه.
كه‌مته‌رخه‌می ئه‌كادی ییه‌كانی ئه‌مڕ له هه‌مبه‌ر زمانی كوردی
59
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
60
زمانی خۆیانه‌و له‌م ڕووه‌وه زمانیان بۆته زمانی زانستی ئاینیش و زۆرترین به‌رهه‌می كه‌له‌پووری ئیسالمیان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی خۆیان و توێژینه‌وه‌كانیشیان به شانازییه‌وه به زمانی خۆیانه. ئه‌و خۆبهكهمزانینهی ئاخێوه‌رانی كوردی له هه‌مبه‌ر زمانی عه‌ره‌بی ،وایكردوه هه‌ڵه‌ی زانستی و ئه‌كادیمیش رووبدات ،به‌وه‌ی: أ /جاری وا هه‌یه ده‌قه‌كه به كوردی نووسراوه، بۆ نموونه تهفسیرێكی كوردییه ،یان شه‌ریعه‌ته به كوردی نووسراوه ،لێكۆڵه‌ر تێزه‌كه‌ی خۆی به عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ده‌قه كوردییه‌كه ده‌نووسێت ،له كاتێكدا هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری تێزه‌كه ره‌نگه عه‌ره‌ب بێت و هیچ له ده‌قه ئه‌سڵیه‌كه نازانێت كه به كوردییه‌و ناچاریشه ده‌بێت هه‌ڵیبسه‌نگێنێت.15 ب /جاری وا هه‌یه ،زانا كورده‌كه خۆی ده‌قه‌كه‌ی به كوردی و عه‌ره‌بی نه‌نووسیوه ،به‌ڵكو به توركی یان به فارسی نووسیوه ،جا كه عه‌ره‌بی نییه، چ حه‌وجێ نییه به عه‌ره‌بی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت ،به‌ڵكو له‌پێشتره به كوردی یان فارسی توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت.16 ج /ئه‌گه‌ر ئه‌و زانكۆیه‌ی تێزه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بێت ،تا ڕاده‌یه‌ك ڕێیتێده‌چێت ،به‌اڵم له‌ناو كوردستان و دوای دوو ده‌یه زیاتر له هه‌وڵی به كوردیكردنی میتۆدی زانكۆكان ،چ حه‌وجێ نییه به عه‌ره‌بی بنووسرێت!17 له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا فارس و تورك زۆرترین هه‌ڵمه‌تی وه‌رگێڕانیان ده‌ستپێكردووه بۆ زانسته ئایینی و شه‌رعییه‌كان ،ته‌نانه‌ت بواری مه‌نتیق و كهالم كه كورد زۆرترین شاكاری نووسراوی هه‌یه ،ئه‌وان خه‌ریكه كتێبخانه‌كانیان پڕ بێ له سه‌رچاوه‌ی ههمهجۆر به زمانی خۆیان، كه‌چی تا ئێستا له‌ناو ئێمه‌دا ئه‌و بوێرییه نابینرێ،
ته‌نانه‌ت هه‌ندێ ئه‌كادیمی به دروستی نازانن ئه‌م زانستانه بكرێنه كوردی ،بۆیه‌شه ئه‌وه‌نده ڕشدن له‌سه‌ر نووسینی توێژینه‌وه‌كانیان به زمانی عه‌ره‌بی. مه‌رج نییه هه‌موو توێژینه‌وه‌كان به كوردی بنووسرێن ،چونكه ده‌شێت هه‌ندێك توێژینه‌وه جه‌خت بكه‌نه‌وه سه‌ر الیه‌نی زمانه‌وانی ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كان ،ئه‌وكاته كه‌متر ڕێیتێدهچێ به كوردی بنووسرێن ،به‌اڵم ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بواری شه‌ریعه‌ت و مامه‌ڵه‌و كێشه‌و دیارده ئاینییه‌كانه‌وه هه‌یه ،زۆر ئاساییه‌و زانستییه كه به كوردی بنووسرێن و هه‌وڵه‌كانیش ئه‌وسا هیچیان له هه‌وڵی ئه‌و زانایانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كه‌متر نابێت ،كه به كوردی توێژینه‌وه له كایه‌ی ئایین ده‌كه‌ن. هه‌ر له كۆنه‌وه ئیجازه‌ی زانستی به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه ،ئێستا دوای ئه‌م هه‌موو گۆڕانكارییانه ئیجازه‌ی زانستی هه‌ر به عه‌ره‌بی ده‌نووسرێن و ته‌نانه‌ت بڕوانامه‌و ئیجازه‌ی جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز كه ئێستا له كوردستان زۆر به ههڕمێنه ،هه‌مووی به عه‌ره‌بییه‌و كه‌س زات ناكات به كوردی بنووسێت ،وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به كوردی بێ ئیجازه‌كه دروست نه‌بێت! ئه‌م هه‌وڵی زاتكردنی به كوردی نووسینی توێژینه‌وه ئاینییه‌كان ،ده‌رگایه‌كی دیكه‌یه به ڕووی بهزانستیكردنی زمانی كوردی ،به‌تایبه‌تیش ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌و كه‌له‌پووره زۆر‌و زه‌به‌نده‌ی زانایانی كورد ،كه سه‌رده‌مانێك ده‌رفه‌تی به كوردی نووسینیان نه‌بوو ،ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌كادیمیه‌كانی ئێستا بۆشایی هه‌وڵی ئه‌وان پڕ بكه‌نه‌وه‌و نه‌وه‌ی داهاتووش رابێنن وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تری دراوسێمان به زمانی خۆمان خزمه‌تی ئایینی خۆمان بكه‌ین.
خا ل 1ته‌فسیری كوردی له كه‌المی خوداوه‌ندی ،مه‌الی گه‌وره‌ی كۆیی ،به‌رگی حه‌وته‌م ،ل.69 “ 2إن الل اختار من آدم العرب ،واختار من العرب مضر ،ومن مضر قريشا ،واختار من قريش بين هاشم ،واختارني من هاشم، فأنا من خيار إىل خيار ،فمن أحب العرب فبحيب أحبهم ،ومن أبغض العرب فببغضي أبغضهم « .ك -عن ابن عمر» .1الكتاب :كنز العمال يف سنن األقوال واألفعال ،الؤلف :عالء الدين علي بن حسام الدين التقي اهلندي الربهان فوري (التوفى975 :هـ) ،احملقق :بكري حياني -صفوة السقا،الناشر :مؤسسة الرسالة ،الطبعة :الطبعة اخلامسة 1401،هـ1981/م. فإن بقا َءهم ن‌و ٌر فى اإلسالم َّ العرب وبقا َءهم َّ َ وإن 3أَ ِح ُّبوا ٌ ظلمة فى اإلسالم (أبو الشيخ فى الثواب عن أبى هريرة) فنا َءهم أخرجه ً أيضا :أبو الشيخ فى طبقات احملدثي بأصبهان (. )273/4 وأبو نعيم فى ذكر أخبار أصبهان ( . )340/2قال العجلونى (:)55/1 أخرجه أبو الشيخ بسند ضعيف .بروانة الكتاب :مجع الوامع أو الامع الكبري للسيوطي ،الصدر :موقع ملتقى أهل احلديث.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
.4مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی ،د .مارف خه‌زنه‌دار، به‌رگی دووه‌م ،ئاراس ،2002ل.37 .5ته‌فسیری كوردی له كه‌المی خوداوه‌ندی، مه‌الی گه‌وره‌ی كۆیی ،به‌رگی حه‌وته‌م ،ل.54 .6ده‌قنامه ،محمد عه‌لی قه‌ره‌داغی ،به‌رگی یه‌كه‌م ،ئاراس ،2008ل.93 .7دیوانی نالی ،لێكۆڵینه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی مه‌ال عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و فاتح عه‌بدولكه‌ریم، چاپی دووه‌م ،سنه ،1383،ل.107 .8بوژاندنه‌وه‌ی مێژووی زانایانی كورد له رێگای ده‌ستخه‌ته‌كانیانه‌وه ،محمد عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی هه‌شته‌م ،ئاراس ،2008ل.375 .9ئه‌م ده‌ستخه‌ته له كتێبخانه‌ی خوالێخۆشبوو (مه‌ال شه‌فیعی باڵه‌كی) وه‌رگیراوه. .10به داخه‌وه زانا عه‌ره‌به‌كان كه‌متر هانی غه‌یری عه‌ره‌بییان داوه ،ته‌نانه‌ت به‌م دواییانه‌ش دوای له‌ناوچوونی رژێمی به‌عس ،زانایه‌كی وه‌ك
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
سه‌رچاوه و په‌راوێز
(ئیبراهیم نیعمه) له ئاهه‌نگێكی ئیجازه‌دانی چه‌ند مه‌الیه‌كی كورد له هه‌ولێر ،وتارێكی خوێنده‌وه و گله‌یی ئه‌وه‌ی كرد كهنیگهرانه چونكه زۆربه‌ی زۆری تابلۆی شوێنه گشتییه‌كانی هه‌ولێر به عه‌ره‌بی نین و به كوردین. 11ته‌فسیری كوردی له كه‌المی خوداوه‌ندی، مه‌الی گه‌وره‌ی كۆیی ،به‌رگی حه‌وته‌م ،ل.192 12ته‌فسیری كوردی له كه‌المی خوداوه‌ندی، مه‌الی گه‌وره‌ی كۆیی ،به‌رگی سێ یه‌م ،ل.82 .13ته‌فسیری كوردی له كه‌المی خوداوه‌ندی، مه‌الی گه‌وره‌ی كۆیی ،به‌رگی حه‌وته‌م ،ل.93 .14خوالێخۆشبوو د .محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د گه‌زنه‌یی هه‌ندێ توێژینه‌وه‌ی به زمانی كوردی له گۆڤاره ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆكان باڵوكردۆتهوه ،ئه‌و بڕوای ته‌واوی به‌وه هه‌بوو كه زۆر ئاساییه به كوردی توێژینه‌وه‌كانیان بنووسرێت و زانكۆش ده‌بێت قه‌بوڵی بكات. .15تا ئێستا له‌سه‌ر ته‌فسیره كوردییه‌كانی (مه‌الی گه‌وره ،مه‌ال عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس، مه‌ال حوسێن شێخ سه‌عدی ،مه‌ال عوسمان عه‌بدولعه‌زیز ).......تێزی ماسته‌رو دكتۆرا به زمانی عه‌ره‌بی نووسراون. .16بۆ نموونه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی (به‌دیعوززه‌مان سه‌عیدی نورسی) له بنه‌ڕه‌تدا به توركی نووسراون ،دواتر كراونه‌ته عه‌ره‌بی، نزیكه‌ی ده لێكۆڵینه‌وه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا له باشووری كوردستان پشتیان به وه‌رگێڕانه عه‌ره‌بیه‌كه به‌ستووه و به عه‌ره‌بی نووسیویانه ،له كاتێكدا ده‌توانرا به كوردی بنووسن و پشت به وه‌رگێڕانه كوردییه‌كه‌ش ببه‌ستن. .17ده‌شێت سه‌ره‌تا توێژینه‌وه‌كه به كوردی بنووسرێت ،دواتریش ئه‌گه‌ر پێویست بێت بكرێته عه‌ره‌بی ،چونكه دونیای عه‌ره‌بی زۆر به كه‌می ئاگاداری تێزه‌كانی ماسته‌ر و دكتۆرای زانسته ئیسالمییهكانن له كوردستان.
61
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ك ه ل ت و و ر دهرچ و ئی م ه ی ی ه ف ی ب ه ی ڕ و ی و ی ئ ا ز ا د ی د ا ئیدری
عومه‌ر
هوو
ماستەر لە فیکری ئیسالمی .2009خوێندکاری دکتۆرای فەلسەفەی ئیسالمی لە زانکۆی تاران. شاعیر و نووسەر ،خاوەنی کۆمەڵە غەزەلی گۆزەی ڕەنگدان.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
62
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
لەمیژە قووڵ دەڕوانمە بیر و باوەڕی نەتەوەكەم و ڕابردوو و داهاتووی بەراورد دەكەم ،گەلێك جار، وەك هەر تاكێك كە غەمی شوناسی خۆیەتی ،بیرم لە نسكۆ و هۆكاری نشوستە جۆراوجۆرەكانی كردۆتەوە ،دەشێ ڕاڤەگەلی جۆراوجۆریشم بۆ كردبێ تا ئەوەی توانیبێتم شتێك لەبارەیەوە بەدەست بێنم ،لێ هیچكات بە تەنێ ڕەهەندێكی شتەكان ڕازی نەبووم و هەمیشە پێم وابووە كە هۆكارەكانی سەركەوتن و دۆڕان ،سەروەریەكان و كەموكوڕی و نەهامەتیەكان زیاتر لە یەك ڕوویان هەیە ،ئەگەرچی لە هەر ڕەهەندێكەوە بۆم ڕوانیبێ هەستم كردووە كە ئاین ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە بەسەر ڕۆشنبیر و هەست و نەستی كۆمەڵگەی كوردیەوە ،چی بەباری ئەرێی -كە لەم ڕووەوە جێ دەستی بەرچاوی هەیەوە نكوڵی لێناكرێ -چی بەباری نەرێیی. ئەڵبەت كورد تەنها نەتەوە نییە كە گرنگی بە ئاین دەدات ،وەلێ ڕەنگە كەم نەتەوە هەبێ وەكو كورد شەیدای ئاین بووبێ و لەگەڵ ئەوەشدا قوربانی دەستی باوەڕدارانی بوبێ ،وێڕای ئەوەش هێشتاكە نەتەوەكانی دی فەزڵفرۆشی ئاینیان بەسەر نەتەوەی كورددا كردووە ،زۆر جاران گەیشتۆتە ئاستی زیادەڕۆیی سیاسی و بزركردن و نەهێشتنی ناسنامە و هێما و كەلتوورەكانی ئەم نەتەوەیە. نەتەوەی كوردی خاوەنی شوناس و فەرهەنگی تایبەتی خۆیەتی و بەبۆچوونی من كەم نەتەوە هەیە وەكو كورد ئەوەندە زەبر و زۆری لەسەر بووبێ و توانیبێتی بەرگری لە شوناسی خۆی بكات ،بەڵێ كورد زۆر دەستكەوتی گرنگی بە درێژایی میژوو لە چنگ دەرچووە ،لێ زۆرێك لە هێماكانی كەلتووری ئەم نەتەوەیە سەرەڕای
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ده‌س ێك
ئەو هەموو نەهامەتیە هێشتا ماونەتەوە ،ئەمەیش جێگەی دڵخۆشیە. پێم خۆشە لێرە بۆ بەرچاو ڕوونی خوێنەر ئاماژە بە دوالیزمی فەرهەنگ و شارستانییەت بدەم ،ئێمە لێرە كە ناوی فەرهەنگ دێنین بە مانا بیگۆڤیچیەكەی لەبەرامبەر شارستانییەت دایدەنێین، واتە هەریەك لە كەلتوور و فەرهەنگ لەبەرامبەر شارستانییەت و مەدەنییەت ڕادەوەستن ،كە یەكەمیان ڕەهەندی نەمر و جاویدانی هەیە و كورد دەستبەرداری نەبووە ،دووەمیان وەك دەرەنجامی نوێگەری و دونیای ماتریالیزمی بەجۆرێك لە جۆرەكان دێتە حزوور ،كە كورد لەوەی دووەمیاندا هێجگار كەمی هێناوە ،بەجۆرێك كە هەندێك لەبیریاران پێیان وایە كورد كۆتا نەتەوەیە هاتۆتە ناو مۆدێرنەوە ،ئەمەش ئەوەندەی كەمایەسیە لە ڕووی مەدەنییەتەوە ،هێندەش مەزنایەتیە لە ڕەهەندی كەلتووریەوە ،لەیەكیاندا كەمی هێناوە، بەاڵم لەوی دیاندا قەرەبووی كردۆتەوە. قورئان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە زمان و تێڕوانین و هەر نەتەوەیەك نیشانەگەلی خودان ،ئەمەش یانی فەرهەنگ و شارستانییەتی هەر نەتەوەیەك ،كەلتوور و بەها و تێگەشتنەكانی هەر نەتەوەیەك ،سیاسەت و ئازادی و كەم و كوڕیەكانی هەر نەتەوەیەك نیشانەی خودایین و هیچ گەل و نەتەوەیەكی دیكە لە ژێر هیچ ناوێكی دیكەدا مافی سڕینەوەی نیشانەكانی خودایی نەتەوەیەكی دیكەی نییە ،وە هەر هەنگاویك بەم ئامانجە بەمانای سڕینەوەی ئایاتی خودایی دێ. فیقهـی ئیسالمی بەتەنها تێڕوانینی خودا نییە بۆ ژیان ،بە قەد ئەوەی تێڕوانینی مرۆڤە بۆ جیهان و بۆ دەقی دینی لە دیدگای خوداوە ،ئەمەش واتە دابەزینی خودا بۆناو فەزای سیاسی و قانوونی و فەرمانڕەوایی-بوونی سێبەری خودا -لە زەمین
63
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
64
دا ،دابەزینی بۆ ناو ملمالنێ سیاسی و ئابووری و فیكریەكانی ڕۆژانە ،بۆ ناو كایە نا پیرۆزەكانی ژیان بەمانایەك لە ماناكان ،لەوێدا كە مرۆڤ بەر ژیان و گۆڕانكاریەكانی دەكەوێ ،یان بەگوتەی بو عەلی سینا بۆ ناو جیهانی هێز –بالقوە -و جیهانی دژیەكی -گبیعە المتعارچات -و جیهانی ماددە. فیقهـ بە گرنگیەوە باس لە دابەزینی خودا دەكات بۆ ناو جیهانی دژیەكی و لێرەدا جۆرێك مەكان و نامەكانی پیرۆز و ناپیرۆز یەكدەگرن ،لێ من لێرەوە چاوم دەبڕمە دیووە مەترسیدارەكەی ئەم ڕەهەندە و دەمەوێ بڵێم ئەوەندەی ئەم ڕەهەندە كارئاسانی بووە بۆ درووستكردنی هەژموونی نەتەوەیەك بەسەر نەتەوەكانی دیكەدا و سڕینەوەی نیشانە و هێماكانی نەتەوەكانی دی ،ئەوەندە ڕێگایەك نەبووە بۆ دۆزینەوەی كەلتوورەكانی دیكە و قبووڵكردنی زمان و كەلتوور و شوناسی نەتەوەكانی دی ،لێرە خودایەك هەیە و هەموو نەتەوەكان دەكاتەوە بەیەك ،لە ئاینی فیقهـی¬دا خودا یەك ڕەنگە و كۆمەڵگە بەرە و دۆخێكی یەكڕەنگی دەبات. دەمەوێ بەرچاو ڕوونییەكی دیش بدەمە خوێنەر لەمەڕ ئەم كۆڵینەویە و مەبەستەكانی، ئەویش ئەوەیە ئێمە نامانەوەێ باس لە فیقهـ بكەین وەك ئەوەی كە ئیسالم تەنها بریتیە لە فیقهـ و لێرەوە تانە و تەشەرەكانی خۆمان بەڕووی ئاینی گەورەی ئیسالم دابەزێنین ،نەخێر ،بەڵكو دەمانەوێ بڵێین ئاینی ئیسالم گەورەتر لە تێڕوانینی فیقهـییە و تەنها لە ڕەهەندەكانی فیقهـدا كورت ناكرێتەوە، فیقهـیش دیدگایەكی گچكە و بێ ناوەڕۆك نییە لە دین ،لێ فیقهـ ئەگەرچی مەودایەكی دەرەكی و ڕواڵەتی دەداتە دین و خودا و چەمكە پیرۆزەكان، لە دیققەتدا بەجۆرێك لە جۆرەكان دەیانهێنێتەوە ناو ملمالنێ نا پیرۆزەكانیش ،كە دیوی هەرە گرنگی ئیسالم دیووە جاویدان و نەمر و بااڵكەیەتی و
دەكەوێتە سەرووی زەمكانەوە ،لە كۆڵینەوەكانی دیكەماندا جەخت لەسەر ئەم ڕەهەندە دەكەینەوە. هەروەها بە خوێنەری ڕا دەگەیەنم كە خودا وەك خۆی پیرۆزە و بااڵ ،لێ كە باس لە خودای فیقهـی ،یان عیرفانی دەكەین ،مەبەستمان چەند خوایی نییە ،بەڵكو مەبەستمان تێڕوانینی فیقهـ یان عیرفانە بۆ خودا ..هەروەها بەخوێنەری هێژای ڕاگەیەنم كە فیقهـ تەنها داكشان نییە و پڕ نییە لە كەم و كوڕی ،بەڵكو خاڵی بەرچاو و درەخشانیشی هەیە كە عەیامێكە باسی لێوە كراوە و باسی دەكرێت. كۆمەڵیك پرس هەن دەتوانن دەرگا بەڕووی ئێمەدا وااڵ بكەن تا لێیانەوە فیقهـ و تێڕوانینی ئاینی فیقهـی بخوێنینەوە كە لێرەدا لە ڕێگەی هەندێك لەو پرسانەوە دەچینە ناو كۆی بابەتەكەوە.
ی ك م فی ی ئی می ل كوێ‌و س رچاو ی رتوو
فیقهـی ئیسالمی تێڕوانینی زانایانی ئیسالمی یە بۆ دەقی دینی ،ڵیرەوە دەقی دینی دەبێتە سەرچاوەكانی فیقهـی ئیسالمی ،لێ ئەوەی كە وا دەكات فیقهـ مەودایەكی دیاریكراوی هەبێ بریتی نییە لە تێگەیشتن لە دەق بەتەنها ،بەڵكو بریتیە لە تێگەشتنی وەختی و ڕواڵەتی بۆ دەق ،چونكی فیقهـ وابەستەیە بە زەمان و مە‌كانە‌وە ،لەوێشەوە وەاڵمی خواستە هەنووكەیەەكانی كۆمەڵگە دەداتەوە ،ئیدی دەق لێرەدا پانتاییە نەمرەكەی لە دەست دەدات. بەڵی ئاینی ئیسالم ئاینێكی فرە ڕەهەندە، بۆیە كاتێ كە زانایانی ئیسالمی لەسەدەكانی یەك و دووی كۆچی دەستیان كردە كۆڵینەوەی ئیسالم و دەرهێنانی فەرمان و دەركەوتەكانی دەقی دینی لێرەوە فیقهـی ئیسالمی وەكو بااڵترین چاالكی عەقڵی ئیسالمی و عەرەبی هاتە حزوور
خا ل
كوێی
فیقهـی ئیسالمی تێڕوانینی ڕواڵەتی دەقە ،دەق كاتێ كە دەیەوێ قسە لەسەر ئێستای ژیان بكات، كاتێ دەیەوێ چارەیەك لەبۆ ئەوڕۆی ژیان بخاتە بەردەست .فیقهـ تێڕوانینی كاتی و چركەیی دینە بۆ ژیان .ئەم دیووە لە تێڕوانین بۆ ئاین لە ئاینی مەسیحیەتدا بە تەواوی غیابی هەیە ،هەر بۆیە قورئان ئاینی مەسیح بە نیشانەی جیهان لەقەڵەم دەدات و دەیكاتە سەرەتایەك بۆ مێژوو ،چونكە مەسیح سەرمەدیەتی بااڵی لەم دیوەوە وەرگرتووە و خودایش دەفەرمێ خۆی و دایكیمان كردۆتە ئایەتی عاڵەم (وجعلناها وابنها ێیە للعالمین،).. بەاڵم ئاینی یەهوودیەت هەر هەمووی ئەحكامە و بەتەواوی مامەڵە لەگەڵ ژیاندا دەكات ،بۆیە دەبینی زۆرترین كێشەی بۆ كەلتوورەكانی دی درووستكردووە ،قورئانیش زۆر بە مەترسیەوە ئاماژە بۆپیاوانى ئاینی یەهوودیەت دەكات و دەفەرمێ( :كلما اوقدوا نارا للحرب اطفئها الله.).. ئەوەی كە جێگەی سەرنجە ئەوەیە نەتەوەی كوردی ئەگەرچی نەتەوەیەكە ئیسالمی فیقهـی قبووڵكردووە و بە درێژایی مێژوو سەر بە مەزهەبی شافیعی –یەك لە گونجاوترین ئاینزای ئیسالمییە -بووە ،لێ خۆشبەختانە قووڵترین جێكەوتی لە ئیسالمی عیرفانی و فەلسەفیش هەبووە ،بەاڵم بەداخەوە ئەم ڕەهەندانە زۆرجار لەڕووی كەلتووریەوە كاری باشی لەسەر
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
و تێگەشتنی فیقهـی لە ئیسالم هێندە پەرەی سەند كە تا زەمانێكی زۆر جێگە و پێگەیەیەكی ئەوتۆی نەهێشتەوە بۆ تێگەشتنەكانی دیكە لە دەق ،مەگەر ئەوەی جار و بارێك لەمالوال كەسانێك بووبن باسیان لە تێگەشتنە قووڵەكانی دەقی ئاینی كردبێت، كە ئەویش لەسەردەمی فیقهـدا وەكو پێویست شیاوی بیستن و گوێلێگرتن نەبوون. زانایانی ئیسالمی و گەورە پیاوانی فیقهـزانی سەرەتاكانی دەركەوتنی شارستانییەتی ئیسالمی خاوەنی توانا و هیزێكی زۆری تێگەشتنی فیقهـی بوون و لەو سۆنگەوە زەینی خۆیان دابوویە دەقی دینی ،لە هەمووی گرنگتر دۆزینەوەی ئەو بۆشاییە مەعریفی و كەلتووریە بوو كە دەكەوتە نێوان عەقڵ و حكومڕانی عەرەبی و تێگەشتنی ئاینی، كە ئەمەش وایكرد خەلیفە و والیەكانی ئەوكاتی ئیسالمی بە پێشوازیيەكی گەرم دەرگا وااڵ بكەن بۆ تێگەشتنی فیقهـی لە ئیسالم ،لێرەشەوە زانایانی ئیسالميی دەستێكی بااڵیان هەبوو بۆ جێكردنەوەی كەلتووری عەرەبی لەناو فەتواو و تیگەشتنی فیقهـی لە ئیسالم .بۆ ئەمەش فەزایەكی گونجاو هەبوو تاوەكو ئەم پەیوەندیە بدۆزنەوە كە ڕەنگە گرنگترینیان بریتیبێ لەو دیوەی كە دەقی دینی تێیدا مامەڵە لەگەڵ ژیان و خواستەكانی دەكات، لێرەشدا دەق بە ئەرێنی وەاڵم دەداتەوە و كێش و توانستی ئەوەی تێدایە كە وەها بكات ،واتە دەق
مام ڵ ل دوو م فی ئاین دا د كا
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
كاتی ئه‌وه اتووه بوێرانه نه‌ق ی اف ی و فی انه گه‌وره‌كانی مێ وو ب ری ، ئه‌وه‌ی گه‌وره‌تری مه‌ته به ڕاستییه‌كان.
مامەڵە لەگەڵ دیوی عەرەزی (عرچ)ی یەكەی ئایندا دەكات ،نەك دیوە جەوهەریەكەی ،ئەمەو لەكاتێكدا كە ئاینی ئیسالم لە نێوان دوالیسمی زەمەن و نا زەمەندا قەراری گرتووە ،كەچی فیقهـ دێت و دەلكێ بە دیووە زەمەنییەكەیەوە.
65
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
نەكراوە .خۆشبەختانە دیووە عیرفانییەكە لە كەلتووری كوردیدا دەیان سەدە گرنگی بەرچاوی هەبووە و كۆمەڵگەی كوردی بە هیچ شێوەیەك دەسبەرداری نەبووە ،لێ دیووە فەلسەفیەكە بەداخەوە لەناو بۆشایی بەدناویدا خوالوەتەوە، بەتایبەت دوای كوشتنی سوهرەوەردی بەدەستی ئالی سەالحەددینی ئەیوبی ،كە بەتەواوی لەوێدا بەهۆی پێویستبوونی زۆر بە ئاینی فیقهـی مەودا بۆ كایەكانی دی نامێنێتەوە .لێرە ئاوێزانبوونی فیقهـ بە سیاسەت و سیاسەت بە فیقهـ بە تەواوی دیار‌و بەرجەستەیە.
س ی م فی ی ئی می مام ڵ ل كام ڕ ه ند ی ژیاندا د كا
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
66
فیقهـ مامەڵە لەگەڵ دیووە زەمەنییەكەی ئایندا دەكات ،ئەو دیووەی كە دەمرێ و پێویستی بە نوێكردنەوە هەیە ،ئەو دیووەی كە لە گۆڕان و سەیروورەی بەردەوام دایە .زانایانی فیقهـی لەبۆ خۆیان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە فەتوای دینی بە پێی كات و شوێن گۆڕانی بەسەردا دێ، موحەممەدی كوڕی ئیدریسی شافیعی كاتێ كە لە بەغدا بوو جۆرێك فەتوای دەدا و كە ئەوێی جێهێشت و چوویە میسر زۆرێك لە فەتواكانی خۆیی گۆڕی و جەختیشی كردەوە كە فەتوا بە پێی زەمان و مەكان دەگۆڕی ،هەربۆ ئەوەی بوو كە لە بڕێكی زۆری فەتواكانی پەشیمان بوویەوە كە هەندێكی پەیوەندی بە ئاستی ڕۆشنبیری خودی ویەوە بوو ،پڕێكی دیشی پەیوەندی بە گۆڕانە زەمەنییەكەوە بوو ،چونكە شافیعی لەمیانەی ئەو جێگۆڕینەدا چاوی بە بیر و ڕاكانی خۆیدا گێڕایەوە. ئەم نموونە مێژووییە بۆخۆی گوزارشتێكە و بەڵگەیەكی بەهێز لەسەر ئەوەی كە فیقهـی ئیسالمی جگە لە یەكگرتنێكی نێوان دەقی دینی و واقیع
فی ی ئی میی به‌ته‌ن ا تێ وانینی ودا نییه بۆ یان، به قه‌د ئه‌وه‌ی تێ وانینی مر ه بۆ ی ان و بۆ ده‌قی دینی له دی گای وداوه. چتێكی دیكە نییە ،واقیع و كات و شوێن ئەخوازن كە فیقهـ بێتە مەیدان و ئەسپی فەتوا و سەرنج و فەرمانەكانی خۆی بخاتە حزوور ،ئەمەو لەكاتێكدا ئەم فەتوا و ئەحكامە فیقهـیانە جگە لە وەاڵمدانەوەی خواستە سەرەتایی و كاتیەكانی كۆمەڵگە چتێكی دیكە نییە. فەهمی عەقڵی عەرەبی دێت بەم تێگەشتنە وەك تاكە تێگەشتنی عەقڵی بۆ واقع و دەقی دینی خۆی پێشكەش دەكات ،لێرەوە دەبینی هەمیشە ئەو عەقڵە بە گشتی عەقڵێكی كردەیی (پراكتیك) یە و دێت و لەگەڵ واقیعی كۆمەاڵیەتی و خواستە كاتیەكانیدا مامەڵە دەكات .دەرەنجام عەقڵەكانی دی وەكو عەقڵی تیۆری ،عەقڵی شهوودی عیرفانی سەركوت دەكرێن.
چوار م ڕ ه ند كانی فی ی ئی ل مێ وودا
می
هەرچۆن ئاماژەمان پێدا فیقهـی ئیسالمی جەخت لەسەر دیووە زەمەنی و شوێنییەكەی ئاین دەكاتەوە ،هەر بۆ ئەمەیشە كۆمەڵێك گرفت و قۆرت و قەیران لەگەڵ خۆی دێنێ ،لێرەوەیە كە فیقهـ تەنها فریاد ڕەس نییە ،بەڵكو گرفتێكی گەورەیشە لەبەردەم كەلتووردا ،بەتایبەت كەلتووری نەتەوەكانی دیكە و گەشە و نەش و نمایاندا ،هەروەها گرفتێكی گەورەیشە لەبەردەم
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
دیووە نەمرەكەی ئاین دا ،ئەو دیوەی كە گشتی ترە و دەتوانێ نەتەوەكانی دیكە بكاتەوە بەیەك. ئەڵبەت هەر نەتەوەیەك دەتوانێ گوتاری فیقهـی خۆیی و قانوونی سەربەخۆی تایبەت بە جیهانبینی خۆیی هەبێ ،لێ ئەمە مانای ئەوە نییە دەرچوون لە هەژموونێك كە هەزاران ساڵە باڵی كێشاوە بەسەر ڕۆژهەاڵتی ناویندا كارێكی سانایە. بەڵێ ئاینی ئیسالم یەكەیەكی دوو جەمسەرە لە نێوان زەمەن و نا زەمەندا ،لەنێوان ئاسمان و زەمیندا ،لكان بەڕەهەندێكەوە زیاد لە سنووری خۆی و دیاری نەكردنی مەودا چوارچێوەكانی، گرفتی یەكجار زلە درووست دەكات لەبەردەم خودی ئاین و لەبەردەم پێكەوە ژیانی نەتەوەكانی دیكەشدا ،چونكە ئاین لە دیوە زەمەنییەكەیدا سەر بە نەتەوەیكی دیاریكراوە و نەتەوەكانی دیكە لێی دەچنە دەرێ ،گەربێ و ئەو ئاینە خۆی لەخۆیدا خاوەنی ڕۆحێكی نەمری و بەهایەكی هەمیشەیی و نەگۆڕ نەبێ ،گەر بێ و ئەو ئاینە گشتی و سەرتاپایی نەبێ ،كە سەرتاپایی بوون و گشتی بوون تەنها بانگەشەیەكی ڕووت نییە و بگوترێ ،بەڵكو دەبێ لە دووتوێی دەق و گوتار و جیهانبینییەكەیدا ڕەنگ بداتەوە. فیقهـی ئیسالمی لێرەوە دێتە ناو تێكستە دینییەكان و لەنێوان واقع و كەلتووری نەتەوەیەكدا دیەوێ ببێتە پەیامێكی سەرتاپا و گشتی بۆ هەموو جیهان ،ئەمەش بەم جیهانبینییەوە كارێكی دژوارە. لەسەرەتای سەرهەڵدانی زانستی فیقهـەوە زۆربەی زانایانی فیقهـی تانەیان لە تەواوی زانستەكانی دی دەدا و خۆ خەریككردن بە زانستەكانی دیكەی وەكو ئەستێرەناسی و لۆژیك و فەلسەفە و كەالمیان بە حەرام و زەندیقیەت لەقەڵەم دەدا و هیچ زانستێك نەیدەتوانی لە هەمبەر زانستی فیقهـدا ڕەخنەی هەبێ ،ئەمە و لەكاتێكدا
فیقهـ قسەی لەسەر زانستەكانی دی هەبوو و بێ ئەوی خوێندنەوەیەكی لۆژیكی و مامەڵەیەكی زانستیان لەگەڵ بكات .بەداخەوە زانایانی فیقهـ فەتوای ئاگرینیان دەرهەق بە خەریكبوون بە هەر زانستێكی ترەوە دەر دەكرد و بە كوفر و مەترسی هەژماریان دەكرد ،تەنانەت لەسەرەتاكانی سەرهەڵدانی زانستی فیقهـدا زانستی فەرموودە ناسیش ڕۆڵێكی ئەوتۆی نەبوو .سەیر لەوەدابوو دەسەاڵتیش پشتگیری ئەم زانستەی دەكرد .شافعی هەموو خەریكبوونێكی جگە لە قورئان خوێندن و فەرموودەناسی و زانستی فیقهـی بە بێمانایی هەژمار دەكرد. ئەم تێڕوانینە ئەگەرچی هەوڵێك بووبێ بۆ كۆكردنەوەی فەرموودە و تێڕوانین و دیققەتی زیاتر لە دەق ،بەاڵم لەوالوە جۆرێكیش بوو لە جەفا دەرهەق بە تێڕوانینەكانی دی ،هەر تێگەشتنێكیش ڕێگەی پێبگیرێ بەجۆرێك هەناسەی خۆی وەرنەگرێ ئەوا لە ڕاستیدا كوشتنی دەقە لە مانا‌و موحتەواكانی. بە داخەوە بێ ئاگا بوون لەوەی كە تێگەیشتن لە ڕەهەندەكانی دیكەی دەقی دینی پێویستی بە تێگەیشتنە لە بوون و ئاسمان و زەوی ئایاتی ئەنفس و ئافاقی هەیە ،هەوەها زانستەكانی وەك لۆژیك و ماتماتیك و فیزیا و دەروونناسی و كۆمەڵناسی و ..هتد كۆمەكن بۆ تێگەشتن لە دیوەكانی دیكەی دەق ،تۆ تا مەعریفەی دەرە دینیت نەبێ ناتوانی لە زۆرێك لە ناوەڕۆكەكانی دەق تێبگەیت ..هەربۆیە لە كۆتاییدا زانستی فیقهـ و میتۆدەكەی ئەوەیان بە كۆمەڵگە گوت كە لێرە جێگەی شتێ نابێتەوە بەناوی فرە گەرایی و ئازادی ڕا دەربڕین و فرەڕەنگی و تێگەشتنە جیاوازەكان لە دەقی دینی. لێرەوە و لە ژێر ئەم جۆرە تێگەشتنە لە دەقی دینی چەندین جۆر لە ئیسالم دروستبوون لەوانە:
67
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ئیسالمی خێڵەكی ،ئیسالمی سیاسی ،ئیسالمی ئایدۆلۆژی ..تاد ،بەمەش نەك دین دوچاری جۆرێك لە نسكۆ هات ،بگرە دوچاری جۆرێك لە خۆپۆشاندن (تلبیس) هات و كۆمەڵگەش بە دەستەیەكی زۆر لە دووڕووەوە لە ژێر نیقابی ئیمانێكی درۆزنانەدا خۆی حەشار دا ،ئەنجامەكەشی بە نەمانی ئیسالمی هەقیقی و باوەڕی ڕاستەقینە كۆتایی هات ،بەمەش ئیسالمی هەقیقی و ئیسالمی سیاسی دوچاری لێكپچڕانێكی بەرچاو هاتن.
پێن م دینی داپۆشراو و كۆم ڵ ی ئی می
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
68
زانای ئیسالمی ئەبووحامیدی غەزالی گەلێ بە وریاییەوە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە كۆڵەكەی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەسەر بێ ئاگایی و غەفڵەت بونیادنراوە ،لێ هەوڵێكی گەورە دەدات بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەی ئیسالمی. تایبەتمەندی غەزالی لەوەدابوو كە هەم زانایەكی فرەڕەهەند و فرەزانست بوو ،هەمیش دلسۆزانە هەوڵی چارەسەری كەم و كوڕیەكانی كۆمەڵگەی ئیسالمی دەدا .غەزالی چونكێ لە ڕووی زەمەنییەوە پاش فەقیهە گەورەكانی جیهانی ئیسالمی دێت ،ئەوا بەباشی ئاگاداری دەرەنجامە باش و خراپەكانی فیقهـی ئیسالمی بوو. غەزالی دەنگی هەڵبڕی و گوتی :تێگەشتنی فیقهـی تەنگی بە دین هەڵچنیوە ،دینی فیقهـی تەنگی بە هەقیقەتی دین هەڵچنیوە و هەقیقەتی دینی دوچاری تەلبیس كردووە ،غەزالی دەڵێ: ئەبوحەنیفە شاگردێكی هەبوو بەناوی بویوسف، ئەبو یوسف لەگەڵ خیزانی هەندێك زێڕیان هەبوو گەشتبووە سنووری لێدەركردن (حد النصاب) وەلێ بۆ ئەوەی زەكاتی لێدەر نەكەن ئەم دەست و ئەو دەستیان پێدەكرد و بە یەكتریان دەبەخشی ،خەڵكی
كە بەمەیان زانی هەواڵیان برد بۆ ئەبوحەنیفە و گوتیان چتێكی ئەوها هەیە و ڕای تۆ چیە؟ ئەبوحەنیفە گوتی( :ژلك من فقهه) ئەوە لە فیقهـزانی و ژیری خۆیەتی! غەزالی پاش نقڵكردنی ئەو ڕوداوە گوتی( :نعم ذلك من فقهه ،لكن فقه الدنیا ولیس فقه اآلخرە) بەڵێ ئەوە لە فیقهـزانی خۆی بوو ،لێ فیقهـێك كە دونیاییە نەوەك هی دواڕۆژ .غەزالی لێرەدا و بۆ ئەوەی دین لە تەلبیس و شێواندن ڕزگاربكات دێت و فیقهـ دەكاتە دوو بەشەوە و فیقهـی دونیا لە فیقهـی دواڕۆژ جودا دەكاتەوە. بەڕای غەزالی فیقهـ ئەگەر تەنها لە كایە زەمەنی و كاتیەكاندا بمێنێتەوە ئەوە تەنگ بە هەقیقەتی دین هەڵدەچنێ ،هەر بەم هۆیەوەبوو پەنای بۆ چارەسەر برد كە چارەسەرەكەش لە بەشكردنی فیقهـدا خۆی بینییەوە بۆ فیقهـی دونیا و فیقهـی دواڕۆژ. فیقهـی دواڕۆژ دێت و وەك فریادڕەسێك هەنگاوێك بەڕوی ئەخالقیاتدا دەخاتە سەر پشت، لێرەوە فیقهـی دواڕۆژ ئەو بۆشاییە مۆراڵیە پڕ دەكاتەوە كە لە غیابیدا كۆمەڵگە دوچاری گلێر بوونەوە و فریووخواردن هاتووە. فیقهـی دواڕۆژ گەورەكردنی كەشی تێگشتنی زیاترە لە دەقی دینی ،فیقهـی دواڕۆژ پڕكردنەوەی دیوەكەی دیكەی ئیسالمە كە لە تەریقەتدا خۆی دەبینێتەوە ،تەریقەت هەمان ئەخالقیاتە و فیقهـی دواڕۆژ دێت و جەختی لەسەر دەكاتەوە ،لێرەوە بە گوتەی غەزالی فیقهـی دونیایی دەتوانێ دیوە نازەمەنییەكەی دەقی دینی فریو بدات ،یان بە ئاقارێكی زەمەنیدا بیبات و شرۆڤەی بكات ،كە لە دەرەنجامدا تەنها بە نەمان و تیاچوونی ئەخالق و سلووكە بااڵكانی كۆتایی نایەت ،بەڵكو سیمبوول و هێمای نەتەوەكانی دیش ،كە ناسنامە و نیشانەگەلی خودایین ،دەخاتە بەردەم مەترسیەوە.
خا ل
وت م د ر ن ام كانی ئاینی فی ی
ئاینی فیقهـی كۆمەڵێك دەرەنجام بەدەستەوە دەدات كە ئێمە لێرەدا تەنێ دەیانژمێرین و زۆر لەسەریان ڕاناوەستین ،لەوانە: -1نەمانی فرەیی (پلۆرالیزم). -2دابەشبوونی كۆمەڵگە بۆ دوو بەرەی ڕەش و سپی. -3ڕەنگێك و نەمانی ڕەنگەكانی دی. -4تەنگ بوونەوەی مەوداكانی ئازادی. -5كۆمەڵگەی دووڕوو ،وەك نیقابی هەقیقەت.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
فیقهـ كاتێك بە تەنها لە دیووە زەمەنییەكەیدا دەمێنێتەوە .لە دیققەتدا كاری خۆی ئەنجام دەدات، فیقهـ جگە لەم كارە كارێكی دیكەی نییە ،لێ كێشە لەوەدایە كاتێ فیقهـ دێت و هەموو جومگەكانی ژیان دەگرێتەوە بەجۆرێك كە تۆسقاڵێك دەرفەت بۆ ڕەهەندەكانی دی و تێگەشتنەكانی دی ناهێڵێتەوە. كارەساتی گەورە لێرەدا دەخوڵقێت. فیقهـ هەمان دیووە قانوونییەكەی ژیانە و لەمبارەوە لەنێوان قانوون و فیقهـدا وەكو میتۆد هیچ جیاوازیەك نییە .فیقهـ قسە لەسەر پرسەكانی ڕۆژ دەكات و لەبارەیانەوە بە ئەرێی و نەرێی فەرمان دەر دەكات ،فیقهـ دێت و یاسایەكی گشتی فەرز دەكات ،دێت و لەهەمبەر كۆمەڵگەدا كۆمەڵێك ئەبێ و نابێ دەخاتە بەردەم و پێشكەشی دەكات، لێرەوە كۆمەڵگە لەبەردەم ئەم ئەبێ و نابێیانەدا خۆی دەبینێتەو ،كە ئەمە لە ڕاستیدا هەمان قانوونە و ڕۆڵی قانوون دەبینێ ،بەاڵم دەتوانین ناوی لێبنێین قانوونی ئیسالمی .تازە قانوون لەمڕۆدا جەخت لەسەر ماف دەكاتەوە ،ئەمەو لەكاتێكدا فیقهـ زیاتر ئەركدارانەیە و جەخت لەسەر ئەركەكان دەكاتەوە ،بە گوتەی سروش :كۆمەڵگەی ئیسالمی چونكی كۆمەڵگەیەكی فیقهـی و فیقهـداریی بوو زیاتر جەختكردنەوەبوو لە دیوی ئەركداریی ،لێ قانوونی ئەمڕۆ زیاتر مافدارییە .سروش پێی وایە كۆمەڵگەی تەندرووست لەم نێوانەدا هاوسەنگی خۆی دەپارێزێ. لە زانستی فیقهـ و چوارچێوەی جیهانبینی فیقهـیدا ڕەنگەكانی دیكە دەكەونە ژێر پرس و چاودێریەوە ،چونكە فیقهـیش وەكو قانوون لەسەر بنەمایەكی گشتی چاودێری و قاڵبی ئەبێ و نابێتدا خۆی دەبینێتەوە .لێرەدا فیقهـ نەك تەنها فەرمانێكی
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ش ش م فی ی دونیا و فی ی ئاخیر فراوانتر ل قانوو
قانوونییە ،بەڵكو حكومەتێكی جەبباریشە و لێرەوە هەموو ئەو چتگەلەی كە نابەفەرمانی ئەون دەكەونە بەر نەشتەرگەری توندی خواستەكانییەوە ،بەمەش حكومەتی فیقهـی جێگەی حكومەتی ئیسالمی دەگرێتەوە. حكومەتی فیقهـی دەیەوێ وێنای حكومەتی ئیسالمی بكات و حكومەتی ئیسالمیش لێرەدا دەكەوێتە ناو بۆسەی ئایدۆلۆژیاوە ،هەر بۆیە هەموو بنەماكانی فرەگەرایی (پلۆرالیزم) دەخاتە ژێر پرسیارەوە و نایەڵێ تێگەشتن و بۆچوون و ئاین و نەتەوەكانی دی وەك پێویست هەناسە بدەن، ئەمەش دەبێتە گەورەترین مەترسی حكومەتی فیقهـی بۆ سەر كۆمەڵگە و ئازادیەكانی ،هەروەها بۆ سەر نەتەوە و مافەكانی. لێرەویە بەدرێژایی مێژوو دەبینین كە نەتەوەیەكی وەك نەتەوەی كورد بووە بەژێر حكومەتە فیقهـییەكانی مێژووەوە و خواست و ئازادی و ویستەكانی پێشێلكراون .هەموومان دەزانین كە تەواوی ئەو كوشتن و بڕینانەی كە سەرتاپای مێژووی ئیسالمی تەنیووە هەموویان بە دیوە سیاسی¬/فیقهـیەكەی ئاینەوە لكاون و تا ئێستاكەش بە سەوقات بۆ ئێمە ماونەتەوە.
69
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
70
-6تەقلید و كوشتنی ئازادی مەعریفی. -7فیقهـ وەك زانستێكی بەكارهێنەرە نەك داهێنەر. فرەیی هێمای كۆمەڵگەی تەندرووستە و ئەمڕۆكە خاڵێكی وەرچەرخان و بەرچاو و گرنگی پێكەوە ژیانی نەتەوەكانی دیكە و دیموكراسی بریتیە لە پێكەوە ژیان ،ئەمەش كاتێك دەبێ كە قبووڵی ئەوە بكەین كە نەتەوە و ئاینزا و ئاینەكانی دیكەش لەسەر هەق و ڕاستین بە ئەندازەی تێگەشتن و پشكی هەر ئاینێك لە هەقیقەت .ئەم تێگەشتنە لە خودا و ناوەكانی وەختێ جیلوە دەبێ كە تێگەشتن بۆ دەق زیاتر لە فیقهـ دەڕوات و فیقهـ و چوارچێوەكانی جێ دێڵێ. وەلێ فیقهـ ناتوانێ فرەیی هەرس بكات ،چونكە بە تێگەشتنی فیقهـی تەنها ئاینی ڕاست ئاینی ئیسالمە و لەوێشەوە تەنها ئاینزایەكی دیاریكراو، كە زۆر جار جەنگ و كوشتار لە نێوان فەتوای كۆنە و تازەی ئاینزایەك ،یان مەزهەبێك ڕوویداوە و مەترسی بووە بۆ سڕینەوەی ئاینزایەكی دی، یان بە كافر زانینی شوێنكەوتووەكانی .تازە لێرەدا تەنگكردنەوەی دین بۆ تێگەشتنی فیقهـی لەباشترین دەرەنجامدا بۆ ڕەتكردنەوەی تێگەشتنەكانی دیكەی وەك شێعە لەالیەن سووننی و سوننی لەالیەن شێعەوە ..هەوەها ماتریدی و زەیدی و ئیمامی.. تاد دێ. لەالیەكی دیەوە یەك لە هەرە بنەما گرنگ و هەستیارەكانی ئیسالم بریتیە لە حوكمڕانی ئیسالمی و سیاسەتی ئەمڕۆی ئیسالمی كە فیقە هەژموونی هەیە بەسەریا و ئاڕاستەی دەكات، ئەگەر لە ڕابردوودا كەالمی ئیسالمی قسەیەكی هەبووبێ تێیدا ،ئەمڕۆكە بەتەنێ فیقهـ پێشەوایەتی سیاسەتی ئیسالمی و ئیسالمی سیاسی و هەموو جومگەكانی دەكات ،ئەمەیش مەترسیەكی گەورەیە گەر سەرنجی لەسەر دابنێین.
ئه‌و كو ت و ب ینانهی كه سه‌رتاپای مێ ووی ئی میی ته‌نیووه هموویان به دیوه سیاسییه فی یه‌كه‌ی ئایینه‌وه ل اون و تا ئێ تا به سهوقا بۆ ئێمه ماونه‌ته‌وه دینی سیاسی بەزۆری جۆرێكە لە تێكەڵكردنی ئایدۆلۆژیا بە فەرمانە فیقهـی و دەستوورە گشتیەكانی ،لێرەوە ئایدۆلۆژیا تێكەاڵ دەبێ بە سیاسەت ،كە ئایدۆلۆژیا كاتێ بەر حوكمڕانی دەكەوێ ئیدی دوچاری جۆرێك لە گەوجاندنی سیستماتیكی دەكات. هەرچەندە وا خۆی دێنێتە حزوور كە فریادڕەسە و ڕێگایەكە بۆ دەربازبوون لە تەنگژە و دەرچەیەكە بەڕووی ئازادی‌دا ،لێ زۆری پێناچێ كە بۆخۆی دەبێتە كۆسپ لەبەردەم ئازادی بیر و ڕاكاندا ،ئیسالمی سیاسی ئەگەرچی وێنای ئیسالم دەكات ،لێ تەفسیرێكە لە ئیسالم وەكو باقی دیكەی تەفسیرەكان كە بە زۆری و لە باشترین حاڵەتدا پشتی بە ئاینی فیقهـی بەستووە. كاتێ پەڕەكانی مێژووی ئیسالمی هەڵدەدەینەوە دەبینین ئیسالمی فیقهـی/سیاسی بە گشتی نەوینترین ئاستی تێگەشتنە لە وجوود و خودا و ئینسان ،هەروەها نزمترین ئاستی تێگەیشتنیشە لە دەقی دینی ،چونكە تەفسیری سیاسی ئاتاجی تەفسیری فیقهـییە لە دین و تەفسیری فیقهـیش بەكارهێنەرترین جۆری زانستی ئیسالمییە. فیقهـ زانستێكی بەكار هێنەرە و مەرتەبەیەكی نزمی هەیە ،ئەبوحامیدی غەزالی لە موستەصفادا بە ڕاشكاوی ئەوە ڕادەگەیەنێ كە فقیهە بەبێ تێگەشتن
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ئاینی ئیسالم ئیمتیازی لەوەدایە كە گەورەتر لە تێگەشتنێكە ،پێویستە تەنها لە یەك ڕەهەندە وە نەڕوانینە دەقی دینی ،ئەمەش تەنها بانگەشە نییە ،پێویستە پێداچوونەوە بە مێژوودا بكەین و بە بوێرانە نەقد لە ڕابردووی خۆمان و ئاینداریمان بگرین ،هەروەها حەدد و سنووری زانستەكان بەباشی بناسین ،ئەم كارەیش هەم كاری دەستە جەمعی دەوێ هەم كۆششی تاك و پسپۆڕی. پسپۆڕی لەبوارەكاندا دەرچەیەكی باشە بەڕوی تێگەشتن لە كەلتوور و شارستانییەتەكان ،هەروەها ئەوە قبووڵبكەین كە خوا بزوانی ژیانی بەڕووی شارستانییەتدا دەوێ ،بەڵێ شارستانییەتی ئەمڕۆی ڕۆژئاوا كەم و كوڕی زۆە ،لێ ئەمە مانای وا نییە كە ئەو شارستانییەتە هەمووی ناشیرینە و دژی خوایە و دژی مرۆڤایەتیە .مودێرنیتە هەمووی فاسید نییە ،بەڵكو خەبات و ڕەنجی هەزاران ساڵەی مرۆڤایەتیە. بەرگریكردن لە دینی فیقهـی و سیاسی وەك دەركەوتەیەكی مێژوویی و وەك تەفسیرێك لە ئیسالم بەكۆمەڵێك هەل و مەرجی تایبەتەوە شتێكی سرووشتییە و كارێكە كە دەبێ بكرێ و نابێ نەكردە بگیرێ ،بەاڵم ئەوەی قورس و ناسرووشتیە ئەوەیە هێشتاكە نەتوانی لە هەژموون و پاڵەپەستۆی ئەو تەنها تەفسیرە دەرچیت و لە ژێركاریگەریەكانی بە باش و خراپیەوە بمێنیتەوە! هێشتا نەتوانی قسەیەكت بۆ مێژوو هەبێت و نەتوانی نەقدی ڕابردووی خۆت كە بەشێكە لە كەلتوور و فەرهەنگت -بگری ونەتوانی ئیزافەیەكت هەبێ! هێشتا نەتوانی لە ئیگۆی ئەو ڕووداوە مێژووییانە دەربازبی! كە ئەمە بڕێكی بۆ خراپی دۆخی ئەمڕۆكەی جیهانی ئیسالمی بە گشتی و كۆمەڵگەی كوردی بەتایبەت دەگەڕێتەوە ،چونكە بەبێ نەقدی ڕابردوو ناتوانین
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
لە بنچینەكانی دین ،هیچی پێناكرێ .هەروەها غەزالی دەڵێ :تێگەیشتنیش لە ئوصوواڵ هەموو چتێ نیە و زانستی ئوصووڵیش ئەگەرچی داهێنەری فیقهـە ،لێ لە خۆیدا هەم بەكارهێنەرە هەم ڕوتبەی لە خوار زانستی كەالمەوەیە ،چونكە لە زانستەكانی كەالم و فەلسەفەوە ڕاستیە بنچینەییەكانی جیهان¬ناسی و مرۆڤ¬ناسی خواناسی وەردەگرێ. غەزالی لە موستەصفادا -كە ئیبن خەلدوون بە گەورەترین كتێبی ئوصووڵی مێژووی ئیسالمی هەژماری دەكات -دەڵێ :بابای كەالمی (متكلم) بەرپرسی یەكەمە لە چەسپاندنی بنەما گشتیەكانی هەرچی زانستی دینی هەیە ،كە زانستەكانی دی بە نیسبەت ویەوە بەشەكین ،پاشان جەخت دەكاتەوە و دەڵێ :زانستی كەالم بەرزترین ڕوتبەی هەیە بەسەر زانستەكانی دیەوە ،لێ زانستی فیقهـ زانستێكی بەكار هێنەرە و بەڵكو زانستێكی بەشەكی یە ،بگرە زانستی ئوصوواڵ كە بە ڕوتبە پێش فیقهـ دەكەوێ و بەبێ شارەزایی تەواو لەو زانستە فەتوای فیقهـی نادرێ ،كەچی ئەویش هەم بەكار هێنەرە و هەمیش الوەكی لەچاو كەالمدا ،هەروەها لە زانستی كەالمەوە هەقایقە بنچینەییەكانی خۆی وەردەگرێ .بەم تێڕوانینە زانستەكان یەكدی تەواو دەكەن و بەسەر یەكدا ئاگاییان هەیە و لەهەموویشی گرنگتر هەم سنووریان دیاریكراوە و هەم كەم و كوڕیەكانیان ،ئەمەو لە كاتێكدا غەزالی لە چەندین جێگادا توند نەقدی دینی تەقلیدی دەگرێ و ڕازیبوون بە زانستی تەقلیدی و تەقلیدكردن بە كۆسپێكی گەورەی بەردەم هەقیقەت و یەقین هەژمار دەكات. پێویست بوو هەموو ئەو خااڵنەی كە لەسەرەوە ئاماژەم پێدان لەسەریان ڕاوەستم ،بەاڵم لێرەدا بە باشی دەزانم ئەوە بسپێرم بە كۆڵینەوەیەكی دیكە و لە بەشێكی دیكەیدا بە درێژی لەسەریان بدوێم.
د ر ن ام و ڕێ ار .
71
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
( )3شوبباتى 2016 ژمارە )
72
یەك خشت بخەینە سەر دایواری داهاتوومان .خودا هیچی تەقلیدانەی پێ خۆش نیە ،نە دینی تەقلیدی نە شوێنكەوتنی تەقلیدی و نە دووبارەكردنەوەی شتگەلی ڕابردوو ،خودا خۆشی لە مەملووكیەت نایەت ،خودا خۆشی لە داهێنان و تازەیی دێت و خۆی بەدیعی زەوی و ئاسمانەكانە و هەمیشە و بەردەوام بەرگی تازەیان بە بەردا دەكات و جلی نوێیان پێ دەپۆشێ (كل یوم هو فی شأن). فیقهـ زەمانێكی زۆر و پانتاییەكی زۆری داگیر كردووە ،چیتر كاتی ئەوە هاتووە بوێرانە نەقدی شافعی و فیقهـزانە گەورەكانی مێژوو بگرین ،ئەوەیش گەورەترین خزمەتە بە ڕاستیەكان ،هەروەها بەوانیش، زۆر شت هەیە ئەوان نەیانزانیووە و خواستیان بووە بیزانن ،ئەوان ئەگەر ئێستاكە زیندوو بایەن نەقدی ڕابردووی خۆیان دەگرت ،نەدەهاتن ڕابردووی خۆیان بپەرستن .هەر ئەو شتەی كە بۆ ئێمەیان جێهێشتووە و بەداخەوە ئێمە ئەنجامی نادەین. شافعی لە سەردەمی خۆیدا و لە مێژووی عارەبی و ئیسالمی‌دا ڕاپەڕینێكی گەورەبووە
هەروەك ئەرەستۆ لە مێژووی گریكدا ،لێ هەردووك شایانی ئەوەن كە نەقد بگیرێن ،پێویستە لە ژێر ئەو هەژموونە ڕزگارمانبێ ،ئاین تەنها فیقهـ نییە ،ئاین لە لوتكەدا گەیشتنە بە خودا ،خودا بە درێژایی مێژوو جیلوەی هەبووە و جیلوەی ئەو نە تەواو دەبێ و نە كۆتایی دێ ،ناسینی خودا تەنها لە چوارچێوەیەكی فیقهـیدا ئەوپەڕی جەفایە بە خودا ،خودا تەنها دابەزین نییە بۆ زەوی ،خودا بەرزبوونەوەی مرۆڤیشە بۆ ئەو دیووی زەمان و پچڕان لە زەمان ،لە كۆتاییشدا دەڵێم وەك مەوالنا دەڵێ پێویستە تێگەشتنمان لە خودا تەنها لە چوارچێوە فیقهـیەكەی قەتیس نەمێنێ چونكە تێگەیشتن لە خودا سەفەری دەروونی دەوێت و ڕێگای دوور و درێژی دەروونی دەوێ بۆ ئەو دیوی زەمان و مەكان كە لە تەریقەت و حەقیقەتدا جیلوە دەبێ و خۆی دەنوێنێ: اطیب االسفار عندی انتقالی من مكان فالمكانات حجاب عن عیان الالمكان.
ب ین چونك ب ب ن قدی ڕابردوو ناتوانین ی خ س ر دایواری داهاتووما .خودا هی ی ت ق یدان ی پ خۆ نی ،ن دینی ت ق یدی ن شوێنك وتنی ت ق یدی و ن دووبار كردن و ی شت لی ڕابردوو ،خودا خۆشی ل م م ووكی نای ،خودا خۆشی ل داهێنا و تاز یی دێ
خا ل
.1قورئانی پیرۆز. .2رساله‌ی موحه‌ممه‌دی كوری ئیدریسی شافعی ،شرۆڤه‌ی :ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د شاكر ،بێ چاپ، بێ بهروار. .3تههانهوی ،موحه‌ممه‌د عه‌لی :مه‌وسوعه‌ی كهششافی اصتالحاتی فنوون و علووم ،لوبنان ،چاپی یه‌كه‌م1996 ،زاینی). .4بو عه‌لی سینا ،شیفا ،پێداچوونه‌وه :د .ئیبراهیم بهییومی مهدكوور ،باڵوكراوهی :زه‌وی ئه‌ل قوربا، چاپی دووه‌م ،چاپخانه‌ی سلێمانزاده ،بهروار.1434 : .5بیگۆڤیچ ،عه‌لی عیززه‌ت :االسالم بین الشرق و الغرب ،تاران ،چاپی یه‌كه‌م ،ساڵ 1374هه‌تاوی. .6مه‌والنا ،جهاللهدینی موحه‌ممه‌دی به‌ڵخی، غه‌زه‌لیاتی شهمس .باڵوكراوهی :سوخه‌ن ،تاران ،چاپی هه‌وته‌م1393 ،هه‌تاوی. .7جورجانی ،سه‌ید شه‌ریف ،كتێبی ئه ته‌عریفات، ئه‌نوه عریفه ،،لوبنان، نوه‌ر خزر ،داری ئه‌ل مه‌عریفه ته‌حقیق :عادل ئه یه‌كه‌مم 2007ز. چاپی یه‌كه مه‌تن نه‌صر بووزهید، تن (پژوهشی صر حامید ،مانای مه ید ،نه .8بووزه كه‌ریمی وه‌رگێڕانی ریمی رگێڕانی بۆ فارسی :مرتی كه در علوم قران) ،وه یه‌كه‌م1380، ته‌رحی باڵوكراوهی: م 1380،هـ. رحی نوێ ،چاپی یه‌كه ی :ته نیا ،باڵوكراوه عومه‌ر، ماسته‌رنامه ::االسالم بین ر ،ماسته‌رنامه .9ئیدریس عومه
الماده والروح ،ساڵی 2009ز. .10خه‌لیل ،عمادهدین :التفسیراالسالمی للتاریخ- ، قوم ،ئێران ،به‌بێ چاپ و ساڵی چاپ. .11نوورسی ،سه‌عید ،پیامهكانی نوور ،مه‌سنه‌وی عه‌ره‌بی نووری .به‌بێ چاپ. .12غه‌زالی :إحياء علوم الدين ،چاپی یه‌كه‌م1424 : هـ 2004 -ز). .13غه‌زالی ،المستصفی من علم االصول ،بێ بهروار ،بێ چاپ. .14غه‌زالی ،ڕستگاری له ناریكی ،ته‌حقیق :جه‌میل ئیبراهیم حه‌بیب ،به‌غداد1287،هـ. .15ئه‌دۆنیس ،الثابتوالمتحول ،داری ئه‌ل ساقی، چاپی ده‌یه‌م ،لوبنان2011 ،ز. .16بووزهید ،نه‌صر حامید ،االتجاه العقلي في التفسير ،دراسة في قضية المجاز في القرا‌ن عندا لمعتزله، باڵوكراوه :المركز الثقافي العربي ،داری ئه‌ل به‌یزا ،چاپی پێنجه‌م، م2003 ،ز. پێنجه .17عبد الحمید ،محسن :الفكر االسالمی ،تقویمه یه‌كه‌مم وتجدیده( ،،مكتبه دار االنبار ،بغداد) چاپی یه‌كه وتجدیده 1408هـ1987 -ز). .18الوردی ،علی :مهزلة العقل البشري( ،دار
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
سهرچاوهكا
یه‌كه‌م، م2003 ،ز. الوراق للنشر ،لندن) چاپی یه‌كه
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
73
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
دید ای بیرمه‌ندانی ئی
میی بۆ
كه‌له‌پوور ئی
اعی ته‌ها
به‌كالۆریۆس له زانسته ئیسالمییه‌كان. چه‌ند به‌رهه‌می ویرگێڕدروای هه‌یه. چه‌ندین وتاری باڵوكراوهی هه‌یه.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
74
قس كردن ل س ر ك ل پوور ی ئیسالمیی ،قس كردن ل س ر د ریای كی ب بن ،بۆی ب شێ ل زانایان و بیرم ندانی هاوچ ر كاتێ باسی ك ل پووری ئیسالمی د ك ن ه ر ك س و ب پێی باگراوندی خۆی باسی ئ و ك ل پوور د كات ،ب هۆی كاریگ ری گ و‌ر ی ك ل پوور ب س ر ن و ی ك ل دوای ی ك كان، ب ی كێ ل باس ر ه ر زیندو كان داد نرێت ،ب تای ت ه ندێ كرد ی نامرۆ ان ه ی ،ك د كرێت پاڵ شتی كی ل ك ل پوور بۆ بدۆزن و ،بۆی ب رد وام قس و باسی گرنگی ل س ر د كرێت ،ل م نێو ند ل كۆم ڵێ بیرم ندی گ و‌ر ی ئیسالمیی ل كتێ ی س رب خۆ باسی ك ل پووریان كردوو ،ه رك دیدوتێروانی خۆی و ش نوك وی ك ل پووری كردوو ،ل م نووسین دا ،س ر تا پێناسێكی ك ل پوور د ك ین، پاشان د چین س ر ئ و ی ئایا زانایانی پێشوو چۆن ه ڵسوك وتیان ل گ ڵك ل پووركردوو ك سیان ك ل پووریان ب پیرۆز زانی‌و ب تای ت بۆچوونی زانایانی ئیسالم ل م بار ی و گرنگ ،چونك ئ و ی ئێستا ب شێكی خ ڵ رێگرن ل قس كردن قس وف تواو ئی ت ادی ئ وان ،ئ گ رچی ب ی ه ندێ خ ڵك و قس كردن ل س ر ك ل پوور قس كردنێكی ب سود ،پێویست ب ی ك اری خۆمان ل م رابردوو داماڵین، ب اڵم ب ی بیرم ند وف ی سوفێكی و ك ت ها بدوڕ حمان خۆس رقاڵكردن ب ك ل پوور بێ‌سود نیی ، پێیوای ئ گ ر مرۆ س رقا ن بوو ب ك ل پووری خۆی و س رقا د بێت ب ك ل پووری خ ڵكانی تر و .
خا ل ساده‌ترین پێناسه‌ی كه‌له‌پوور بریتییه له كۆی به‌جێماوی نه‌وه‌كانی پێشوو ،له هه‌موو بواره‌كانی سیاسیی ،ئایینیی ،كۆمهاڵیهتیی و ئه‌ده‌بی هه‌مووی پێی ده‌گوترێت كه‌له‌پوور ،یهوپێیهی ئه‌م كه‌سه له‌پێش ئێمه‌وه كۆچی دوای كردووه، نووسینی كه‌سانی وه‌ك عه‌قاد ،ته‌ها حوسێن، محه‌ممه‌د مه‌ندور ،هیچ جیاوازیه‌كی نییه له‌گه‌ڵ سیبهوههی ،بوختوری ،كه‌سانی تر هه‌مووی هه‌ر پێی ده‌گوترێت كه‌له‌پوور.4به‌م پێناسه‌یه سه‌رجه‌م زانسته‌كان ده‌بن بهكهلهپوور ،ته‌نها (وه‌حی) ده‌مێنێته‌وه ،بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی بكرێت له نێوان وه‌حی لهگهڵكهلهپوور.5 زاراوه‌ی كه‌له‌پوور له فیكری رۆژئاوا به پاشماوه‌ی شارستانیی ،رۆشنبیریی وئایینیی ده‌گوترێت ،رۆحی عه‌لمانیه‌ت بااڵده‌سته به‌سه‌ر فیكری رۆژئاوا ،بۆیه جیاوازی ناكه‌ن له نێوان پاشماوه‌ی شارستانیی وئایین ،له هه‌ڵسوكه‌وتیش جیاوازی ناكه‌ن له‌نێوان به‌رهه‌می مرۆڤایه‌تی و وه‌حی خوای گه‌وره ،الی ئه‌وان هه‌مووشت شایسته‌ی ره‌خنه‌گرتنه ،ئایینیش ملكه‌چی ئه‌و مه‌نهه‌جه ده‌كه‌ن ،به‌بێ هیچ پیرۆزیه‌ك.6
بۆچوونی زانایا له‌سه‌ر كه‌له‌پوور
كه‌له‌پوور ی بیرمه‌ندانی هاوچه‌ر
بیرمه‌ندانی ئیسالمیی به‌درێژایی مێژوو بێده‌نگ نه‌بوون له‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌و شتانه‌ی كه ده‌نووسرێن، له سه‌رجه‌م بواركانی ئیسالم ،بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه ناو كه‌له‌پووری ئیسالمیی،كه‌له‌پوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه ،به‌شێكی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه پانتاییه‌كی فراوان هه‌بووه بۆ ڕه‌خنه‌گرتن ،به‌اڵم پێشتر هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت نه‌بووه به شێوازی ئه‌و ڕه‌خنه‌گرتنه ،زیاتر شێوازه‌كان له‌گه‌ڵ خودی كتێبه ڕه‌خنه‌ییه‌كان بووه ،له‌م رۆژگاره‌ی ئێستاش ئه‌وانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر كه‌له‌پوور كردوه زۆرن، بۆیه ئێمه چه‌ند بیرمه‌ندێكی دیار هه‌ڵده‌بژێرین:
تههاعهبدوڕه
ا
دكتۆر ته‌ها عه‌بدوڕه‌حمان دیاترین ئه‌وكه‌سانه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر كهلهپووركردوه ،خاوه‌نی كتێبی تایبه‌ته له‌وبواره ،9له‌چه‌ندین دیمانه‌ی تایبه‌تیش باسی له كه‌له‌پوور كردوه ،ئه‌و خاوه‌نی میتۆدی
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر گوتهوقسهی زانایانی پێشوو له‌ژماره نایه‌ت له‌باره‌ی پیرۆزینهدان به‌قسه‌ی هیچ كه‌سێك جگه له قورئان وفهرمایشتهكانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌م سۆنگه‌یه‌وه زانایانی پێشوو قسه‌و باسیان زۆربووه ،ئێمه لێره ته‌نها قسه‌ی پێشه‌وایان :شافعی ،ئه‌حمه‌د ،مالیك و ئه‌بوحه‌نیفه ده‌هێنینه‌وه ،كه هه‌ریه‌ك له‌وانه چۆن روانیویانه‌ته قسه‌ی كه‌سانی پێشخۆیان ،ئێمه هه‌ریه‌كه‌ی یه‌ك قسه‌یان وه‌ك نموونه لێوه‌رده‌گرین.
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
پێناسه‌ی كه‌له‌پوور
ئه‌بوحه‌مزه‌ی سوكری ده‌ڵێت :گوێم له ئیمام ئه‌بوحه‌نیفه بوو ده‌یگوت :ئه‌گه‌ر فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌رمان بۆ هات بهسهندێكی راست وه‌ریده‌گرین ،ئه‌گه‌ر قسه‌ی هاوهاڵنی پێغه‌مبه‌ر بوو ،ئێمه سهرپشكین ،ئه‌گه‌ر قسه‌ی تابعین بوو ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه.7 ئیمام مالیك وتویه‌تی :من مر‌ۆڤم ،راست ده‌كه‌م وهه‌ڵه ده‌كه‌م ،سه‌یری قسه‌كه‌م بكه‌ن ،ئه‌گه‌ر هاوتا بوو له‌گه‌ڵ قورئان وسوننه‌ت وه‌ریبگرن ،ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی قورئان وسوننه‌ت بوورهتیبكهنهوه.8 ئیمام شافعی قسه‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه، كه وتویه‌تی :ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ك راست بوو ،ئه‌وه مه‌زهه‌بی منه .زانایانی تریش له‌م باره‌یه‌وه قسه‌یان زۆركردووه ،به‌اڵم ئێمه به‌وه‌نده وازدێنین.
75
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
76
تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی كه له بیرمه‌نده‌كانی تری جیاده‌كاته‌وه ،ئه‌وه‌ی ناوبراو جیاده‌كاته‌وه، مهنههجهكهیهتی ،كه بریتییه له مه‌نهه‌جێكی گشتگیر، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه له مه‌نهه‌جی جوزئی دووركهوتووهته ،پێیوایه بۆ خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور ده‌بێت دووركه‌وینه‌وه له به‌شبه‌شكردنی كه‌له‌پوور، كاتێك كه‌له‌پوور ده‌خوێنینه‌وه ده‌بێت حیساب ئه‌و كات وشوێنه بكه‌ین كه ئه‌و كه‌له‌پووره‌ی تێدا له‌دایكبووه ،له‌باره‌ی پێوه‌ریش بۆ خوێنده‌وه‌ی مه‌رجه‌عه‌كه‌ی كه‌له‌پوور ،پێیوایه كه ده‌بێت بریتیبێت له قورئان ،چونكه قورئان سه‌نته‌ره له كه‌له‌پووری ئیسالمی ،سه‌رجه‌م زانسته‌كانی كه‌له‌پوور له خزمه‌ت قورئان بوونه ،بۆیه ده‌بێت بۆ خوێنده‌وه‌ی كه‌له‌پوور بگه‌رێینه‌وه خزمه‌ت قورئان ،ناوبراو نه‌ك بۆ كه‌له‌پوور ،ته‌نانه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی فكره هاورده‌كانی سه‌رده‌می جیهانگیریش پێیوایه قورئان سه‌نته‌ره ،له‌وباره‌وه ده‌ڵیت:پارێزه‌رێك نییه له‌م سه‌رده‌مه له الفاوی جیهانگیری جگه له كه‌شتی وه‌حی نه‌بێت.10 ئه‌وه‌ی به‌الیه‌وه گرنگه ،ئه‌و میتۆده‌یه كه كه‌له‌پووری پێ ده‌خوێندرێته‌وه ،به‌الیه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌و تیۆرومیتۆدانهی كه ره‌خنه‌ی لهكهلهپووری پێده‌گیرێت ،قبوڵكردنی به‌شێك له شته سه‌لمێنراوه‌كانی گرانه ،ئه‌گه‌ر قبوڵیش بكرێت قبوڵكردنی ئه‌نجامه‌كه‌ی قورسه ،ئه‌گه‌ر قبوڵی ئه‌نجامه‌كه‌شی بكه‌ین قبوڵی جێبه‌جێكردنی تیۆره‌كان قورسه ،هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌ڵه‌ی كوشنده ده‌گێڕێته‌وه له ناوه‌رۆكی ئه‌م تیۆرانه به‌رامبه‌ر به كه‌له‌پوور ،هه‌روه‌ها به‌شێك له بانگه‌شه‌كارانی ئه‌و میتۆدانه به‌هۆی په‌له‌كردنه‌وه توشی حكومدانی به‌په‌له‌بوون ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بوو ئه‌ركی یه‌كه‌میان ناسینی حه‌قیقه‌تی ئه‌و میتۆدانه بوایه ،سه‌باره‌ت بههۆكارهكانیش پێیوایه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
الوازی توانای ئه‌و كه‌سانه ،كه ئه‌و میكانزمه میتۆدیه عهقالنییهو ئیدۆلۆگیانه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.11 له باره‌ی كهلهپوورهوه ،داوا ده‌كات كه وازبهینرێت له بیرۆكه‌ی خۆداڕنینی گشتیی له كه‌له‌پوور ،به‌الیه‌وه شته‌كان رێژه‌ین ،هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ،ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه بیرمه‌ندانی عه‌ره‌بی بۆ گهردونیهتی فیكری رۆژئاوا ده‌یكه‌ن ،ئه‌و ره‌تیده‌كاته‌وه ،پێیوایه شاره‌زایی ته‌واویان نییه ،ئه‌گه‌ر باسی ره‌خنه‌گرتنیش بكرێت ،پێیوایه توانای ئه‌وه‌یان نییه ره‌خنه له فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا بگرن ،پێیانوایه هیچ جێدارێك نییه بۆ فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا. ئه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگره له پشتكردن له كه‌له‌پوور،كاتێككهلهپوور بریتییه له چه‌ندین رووداوی زانراو ،هه‌ر ته‌نها ده‌بێت نه‌ك فره‌یی، ئه‌گه‌ر رێگاكانی گه‌یشتن به‌و رووداوانه به ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی بیرمهندابوایه ،ئه‌وكات خۆیان پێ سه‌رقاڵ نه‌ده‌كرد.12 پێیوایه خۆسه‌رقاڵكردن به كه‌له‌پوور نابێت به‌هۆی بارودۆخی رۆشنبیری وسیاسییه‌وه بێت، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌و له خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور قسه‌كردنه له‌سه‌رخودی كه‌له‌پوور ،له پێناو لێكۆڵینه‌وه‌ی بابهتییهبه پێی تێروانینی زانستی ته‌واو ،نه‌ك سه‌رقاڵبوون به ئامانجی مۆدێرنه‌كردن وعهقاڵنیكردن وریفۆرمكردن.13
ته‌ها عهبدوڕه ا بۆ خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور چوار رێ ای داناوه
یه‌كه‌م :بۆ خوێنده‌وه‌ی كه‌له‌پوور پشت به الی كه‌می ده‌قی كه‌له‌پووری ببه‌سترێت ،له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ناوه‌رۆكه‌كان ،له‌پێناو تێگه‌یشتن له ناوه‌رۆك ،هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كه‌له‌پووری ئیسالمی به‌شێكی زۆری بریتییه له‌و میكانزمانه، به‌تایبه‌ت زمانه‌وانی و لۆجیكی. دووه‌م :پێویسته گرنگی به پێشهات (مستجدات)
خا ل
ته‌ها ابر ئه‌ل هلوانی
هه‌ركات باس له كهلهپووور بكرێت ،بێ باسكردنی دیدو تێروانینه‌كانی عه‌لوانی وه‌ك ئه‌وه‌یه باسی هیچ شتێك نه‌كرابێت ،عه‌لوانی به‌یه‌كێك له كه‌سه هه‌ر دیاره‌كان داده‌نرێت له قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌له‌پووری ئیسالمیی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عه‌لوانی زانایه‌كی به‌هێزی بواری ئوسوڵی فیقهه ،به‌اڵم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه بۆ بۆچونه‌كانی پشتی به‌قورئان ده‌به‌ستێت ،عه‌لوانی یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی قوتابخانه‌ی (اسالمية المعرفة) ،توانیویه‌تی له‌رێگای ئه‌م قوتابخانه‌یه
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
بده‌ین له میتۆده‌كان ،نه‌ك میكانزمه‌كانی كه‌له‌پوور، یاخود شاردنه‌وه‌ی ،ئه‌مه‌ش له‌پێناو ده‌رخستن ونوێكردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه ،هه‌روه‌ك ته‌نها داڕنینی میكانزمه‌كان له كه‌له‌پوور به‌س نین ،به‌بێ زیادكردنی پێشهاتی میتۆدی ،چونكه ئه‌و داڕنینه هیچ شتێك زیاد ناكات. سێیه‌م :ئه‌و میكانزم ومیتۆده ده‌ره‌كیانه‌ی كه بۆ خوێنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور وه‌رده‌گیرێن ،به‌ر له‌وه‌ی كه‌له‌پووری ئیسالمیان پێ بخوێندرێته‌وه، پێویسته بخرێنه ژێر ڕه‌خنه ،بۆ ئه‌وه‌ی روون بێته‌وه ،كه تاچه‌ند گونجاوه ،بۆ نموونه ئایا میكانیزمی عهقاڵنیهتی رۆژئاوایی چه‌ند گونجاوه بۆ خوێنده‌وه‌ی كه‌له‌پووری ئیسالمی؟له دیدی ئه‌ودا ئه‌و چه‌مكه گونجاو نییه بۆ خوێنده‌وه‌ی كه‌له‌پووری ئێمه ،چونكه عهقاڵنیهتی رۆژئاوایی له‌سه‌ر بنه‌مای داماڵینی تیۆری بنیاتنراوه، عهقاڵنیهت له كه‌له‌پووری ئێمه له‌سه‌ر ئاراسته‌كردن بهرهوچاكردن بنیاتنراوه. چواره‌م :پێویسته له بێژنگدان یان ئاوێته‌كردن یه‌ك ئاراسته نه‌گرن ،له بێژنگدان یان ئاوێته‌كردن نابێت به گوێره‌ی میكانزمی رۆژئاوایی بێت، به‌ڵكو ده‌بێت به پێچه‌وانه‌وه بێت ،له‌بێژنگدان وئاوێتهكردنهكه به‌هۆی میكانزمی ئیسالمیی بێت ،به‌هۆی ئه‌وه‌وه رێگای داهێنان له بیرمه‌ندی ئیسالمیی ده‌كرێته‌وه.
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
به‌الی عهلوانیهوه یه‌كێك له گرفته‌كانی موسڵمانان دووركه‌وتنه‌وه‌یه له قورئان، له‌بری گه‌رانه‌وه بۆ قورئان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌له‌پوور.
ئه‌وانه‌ی باسكران كۆڵه‌كه‌ی رێساكانه الی ته‌ها عه‌بدوڕه‌حمان ،ناوبراو په‌یڕه‌وی لێكردون نه‌ك ته‌نها بۆخوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور ،به‌ڵكو بۆ هه‌موو ههوڵهبهردهوامهكانی له ده‌ستپێكردنی پێشكه‌كردنی مه‌عریفه‌ی ئیسالمیی.14 كتێبی(تجديد المنهج في تقويم التراث) به دیارترین سه‌رچاوه‌ی هاوچه‌رخ داده‌نرێت ،له نوێكردنه‌وه‌ی مه‌نهه‌ج ،ئه‌و كتێبه یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی ره‌خنه له پرۆژه‌كه‌ی (محه‌ممه‌د عابد ئه‌لجابری)ده‌گرێت ،پێیوایه جابری بۆ ره‌خنه‌گرتن له كه‌له‌پوور پشتی به عهقاڵنیهت به‌ستووه ،له‌گه‌ڵ دابڕان له كه‌له‌پوور ،جابری بانگه‌شه‌ی نزیكی كه‌له‌پوور ده‌كات له رووی بابه‌تیی ومێژوویی له عهقاڵنیهتی رۆژوئاوا ،له‌گه‌ڵ داواكردنی چه‌سپاندنی دابڕان لهگهڵكهلهپوور بۆ چاسهركردنی بابه‌تیانه‌ی ئه‌و كێشه‌یه ،دروستكردنی رێگای به‌رده‌وامی ،یان ده‌ستپێكردن ،پرسیارێك دێته پێشه‌وه ،ئایا جابری به‌كرده‌یی ئه‌و دابڕانه‌ی كردووه له تێگه‌یشتنی بۆ كه‌له‌پوور؟ خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی ئیجابی بێت له كه‌له‌پوور،ئه‌وه ده‌خوازێت كه ره‌تكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور هه‌وڵوێستێكی نازانستیی ،نامێژوویی بێت.15
77
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
78
كاری باش بكات بۆ خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور ،لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین چه‌ند تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر دیدو تێروانینه‌كانی عه‌لوانی. به‌ر له هه‌مووشت الی علوانی قورئانی پیرۆز سه‌نته‌ره بۆ هه‌موو پرسه‌كان ،بۆیهجهخت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ قورئان ده‌كات بۆ پرسه‌كانی رۆژگار، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ،كه قورئان الی عه‌لوانی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كات وشوێنه ،له‌م باره‌وه‌ش قسه‌ی خۆی هه‌یه له چه‌ندین شوێن ئاماژه‌ی پێداوه ،ئه‌و پێیوایه بانگه‌شه‌كارانی (تأريخية القرا‌ن) نه‌یانتوانیوه بڕوا به‌وه بكه‌ن ،كه قورئان كه‌المی خوای گه‌وره‌یه ،بۆیه به ناچاری په‌نایان بۆ شتێك بردووه ،هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه ،ئه‌وان جیاوازیان نه‌كردوه ،له نێوان زمانی قورئان وزمانی زمانی عه‌ره‌بی ،ئایه‌تی قورئان وقهسیدهیهكی ئیمرولقهیس نه‌كردوه ،بۆیه به‌ناچاری په‌نایان بۆ ئه‌وه بردووه كه خیتابی قورئان تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی له‌و سه‌رده‌م بوونه، ئه‌وانه‌ی له دوای پێغه‌مبه‌ره‌وه هاتوون ئه‌م خیتابانه نایانگرێته‌وه ،له‌مه‌دا موسڵمانان كه‌وتونه‌ته هه‌ڵه، چونكه ئه‌وان ئه‌وه له هێرمۆنیتیكا فێربوون ده‌بێت زه‌ینی نووسه‌ر بخوێندرێته‌وه ،كاتی گوتاره‌كه‌ی، شوێنه‌كه‌ی ،رۆشنبیری ودهورهبهرهكهی ،بۆیه‌ش ئه‌رگۆن و شه‌حرور و ته‌یب تهیزینی له‌بری بڕواهێنان به وهحیبوونی قورئان ،بڕوایان به مێژوویه‌تیی قورئان هێناوه.16
كه‌له‌پوور و وه‌اڵمی پرسه‌كانی سه‌رده‌م
به‌الی عهلوانیهوه یه‌كێك له گرفته‌كانی موسڵمانان دووركه‌وتنه‌وه‌یه له قورئان ،له‌بری گه‌رانه‌وه بۆ قورئان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌له‌پوور، ئه‌وه‌ش مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه له‌وكاته‌وه ده‌ستیپێكردووه كه عه‌بدولعه‌زیز باوكی خه‌لیفه
عومه‌ر له ساڵی 83كۆچی بیریكرده‌وه ،كه فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كۆبكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌كردنی ناكۆكیه فیقهیه‌كان له‌بری ئه‌و فیقهه ناكۆكه‌ی كه زانایان دایانهێنابوو ،بۆیه زانایان خۆیان سه‌رقاڵ كرد به‌سوننه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له قورئان به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سوننه‌ت هاتووه له‌قورئانیش هاتووه ،سووننه‌تیان ده‌كرده به‌ڵگه له‌سه‌ر فه‌توای زانایانیان ،دواتر وازیان له‌وه‌ش هێنا ،فیقهیان كرد به‌هه‌موو دین ،ته‌نانه‌ت كه‌سێكی وه‌ك (كه‌رخی حه‌نه‌فی) ده‌ڵێت :هه‌مو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ن كه هاوهاڵنمان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن ،یان نه‌سخ كراونه‌ته‌وه ،یان ده‌بێت ته‌ئویل بكرێن ،چونكه به‌م جۆره‌ی ئێستا ده‌بێت فه‌رع شوێن ئه‌سڵ بكه‌وێت.17 ئه‌م گۆرانكارییه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌جێهێشتووه له‌سه‌ر موسڵمانان ،ئه‌و بۆ ئه‌مه به پێویستی ده‌زانێت موسڵمانان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قورئان ،چونكه فیقهی كۆن چاسه‌ری كێشه‌كانی ئه‌مرۆی پێنییه ،نموونه‌ش به‌وه دێنێته‌وه كه كاتێك له ئهمریكابووه رۆژانه حه‌وت تا دهپرسیاری ئاڕاسته ده‌كرا %95 ،پرسیاره‌كان تازه بوون، زانایانی پێشوو باسیان نه‌كردبوو ،ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ كتێبه درێژه‌كانی وه‌ك( :المغني إبن القدامة ،محلي إبن حزم ،المسبوط السرخسي ،االم للشافعي)، وه‌اڵمێكی تێدا نه‌بوو بۆ ئه‌و پرسیارانه ،ده‌بوو وه‌اڵمێكی له كه‌له‌پوور بۆ بێنێت كه بۆ ئه‌و پرسیارانه نه‌ده‌بوو ،ئه‌م حاڵه‌ته وا له موسڵمان ده‌كات توشی بێهیوای بێت ،كه ناتوانێت رووبه‌ڕووی واقیعی خۆی ببێته‌وه ،بۆیه پێیوایه ده‌بێت فیقهێكی تازه به‌رهه‌م بێت كه وه‌اڵمی پرسیاره‌كانی ئێستامان بداته‌وه.18بۆ مامهڵهكردنیشلهگهڵكهلهپووردهبێت سێ ئاست تێپه‌ڕێنین:
خا ل
م هم هد عه‌م اره
یه‌كێكه له‌و بیرمه‌نده دیارانه‌ی كه قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر كه‌له‌پوور هه‌یه ،عه‌مماره جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی دیدوتێڕوانینی خۆیه‌تی له‌سه‌ر كه‌له‌پوور، رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه له كۆكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری بیرمه‌ندانی وه‌ك جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی،محه‌ممه‌د عه‌بده ،عه‌بدوڕه‌حمان كه‌واكیبی وچه‌ندان بیرمه‌ندی تر ،هه‌روه‌ك چه‌ندین نووسراوی زانایانی پێشوی ته‌حقیق كردووه ،عه‌مماره به‌یه‌كێك له بیرمه‌نده دیاره‌كان داده‌نرێت كه خاوه‌نی دیدو تێڕوانی خۆیه‌تی ،هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێك له دیده‌كانی سه‌باره‌ت به كه‌له‌پووری ئیسالمیی بخه‌ینه‌ڕوو.عه‌مماره چهندكتێبێكی تایبه‌ت به كه‌له‌پوور نووسیوه ،له‌وانه( :التراثوالمستقبل) و(نظرةجديدةإلیالتراث)
دابه‌شكردنی كه‌له‌پوور بۆ چه‌ند ئاستێك
محه‌ممه‌د عه‌مماره كه‌له‌پوور دابه‌شده‌كات بۆ :كه‌له‌پووری ئایینیی ،كه‌له‌پووری ئیسالمیی، كه‌له‌پووری فیكریی ،زانستیی ،رۆشنبیریی و شارستانیی.پێیوایه ئه‌مانه یه‌ك ئاستیان نییه، به‌ڵكو چه‌ند ئاستێكی جیاوازن.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ئاستی یه‌كه‌م :نابێت كه‌له‌پوور به‌گشتیی ره‌تبكرێته‌وه ،وه‌ك عه‌لمانیه‌كان ده‌یكه‌ن. ئاستی دووه‌م :نابێت به گشتیی وه‌ربگیرێت وه‌ك كهلهپووریهكان ده‌یكه‌ن. ئاستی سێیه‌م :نابێت خوێندهوهمان بۆ كه‌له‌پوور هه‌ڕه‌مه‌كی بێت به بێ بوونی میتۆدێكی زانستی.19 عه‌لوانی له نووسینه‌كانی وه‌اڵمی زۆرشت ده‌داته‌وه ،نموونه‌یه‌ك له واقیعی موسڵمانان باس ده‌كات و ده‌ڵێت:له ئه‌زهه‌ر لیژنه‌یه‌ك هه‌بوو پێی ده‌گوترا (تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردن) كتێبێكیان ده‌هێنا الپه‌ڕه‌یه‌كی بۆ خوێندكاره‌كه ده‌كرده‌وه، پێیان ده‌وت :بخوێنه‌وه و شیبكه‌ره‌وه ،له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م لیژنه‌یه الیه‌نی بهالغی و لۆژیكی وزانسته‌كانی تری شیده‌كرده‌وه ،به‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه‌وه ره‌تی به‌ڵگه‌ی تری ده‌كرده‌وه ،به‌م جۆره قوتابی تاقی ده‌كرایه‌وه ،ئه‌وه‌ی ده‌یوت هیچی تازه نه‌بوو ،به‌ڵكو هه‌مووی شتی كه‌له‌پووری بوون ،ئه‌گه‌ر واز له ره‌خنه بێنین ئه‌مه نیشانه‌یه‌كه له نیشانه‌كانی نه‌زانی ودواكهوتوویمان ،ئه‌گه‌ر هه‌موومان هه‌ڵسین به‌م كاره ،كاره‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.20 الیه‌نێكی تر كه عه‌لوانی سه‌رسه‌ختانه داكۆكی لێ ده‌كات ،بریتییه له زانستهكۆمهاڵتییهكان ،وه‌ك پێداویستی هاوچه‌رخ ،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وه‌اڵمی ئه‌و ره‌خنانه ده‌داته‌وه ،كه ره‌خنه له موسڵمانان
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
محه‌ممه‌د عه‌مماره پێیوایه زانایانی ئیسالمیی له هه‌موو بواره جۆراوجۆره‌كان گرنگی زۆریان به وه‌رگرتن و ره‌تكردنه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی مرۆڤه‌كان داوه.
ده‌گرن ،كه داهێنانی فیكری وفه‌لسه‌فیان نییه، ته‌نها سه‌رقاڵی گێرانه‌وه بوون ،ئه‌و به‌توندی ئه‌و بۆچونه ره‌تده‌كاته‌وه ،كه موسڵمانان له پاش گه‌النی تر بووبن ،ئه‌وبۆچوونه ره‌تده‌كاته‌وه ،پێیوایه كه‌له‌پووری ئیسالمیی به‌گوێره‌ی زه‌مه‌نه‌كان بووه ،بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ڵێت :زانستی كهالم و فه‌لسه‌فه دوو نمونه‌ی زیندون ،هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه له كه‌له‌پووری ئیسالمییدابنهما دانراوه بۆ مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ زاسته مرۆڤایه‌تییه‌كان. یه‌كه‌م :زانستهكۆمهاڵیهتیی و مرۆییه‌كان له كه‌له‌پووری ئیسالمی بنه‌مای بۆ دانراوه.
79
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
80
بۆ نموونه قورئان پیرۆز (مقدس)ه سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌مه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دابه‌شبووه بۆ چه‌ند ئاستێكی جیاواز ،بۆ نموونه له‌قورئان چه‌ند ئاستێكی جیاواز هه‌یه :موحكه‌م (قطعي الثبوت) كه ئه‌وانه جیاوازی هه‌ڵناگرێت له تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن ،به‌هه‌مان شێوه سوننه‌ت هه‌ندێكی متهواتره ــ قطعي الثبوتــ ،سوننه‌ت چه‌ند ئاستێكی تری هه‌یه ،له‌وانه روونكردنه‌وه‌ی ئایاتی قورئان ،یان به واتایه‌كی تر جێبه‌جێكردنی ئایه‌تی قورئان.21 دوای ئه‌مانه كه‌له‌پووری گه‌الن دێت ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان دایانهێناوه له بواره جۆراوجۆره‌كان، ئه‌مانه پیرۆز نین ،پارێزراویش نین له هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی ،به‌اڵم سه‌رمایه‌یه‌كی معریفی به‌هێزن، مرۆڤ ده‌توانێت سودهمهندبێت لێیان.22 ئه‌گه‌رچی به‌شێك له بیرمه‌ندان ونووسه‌رانی هاوچه‌رخ پێیانوایه پرۆسه‌ی خوێنده‌وه‌ی ره‌خنه‌ییانه بۆ كه‌له‌پوور شتێكی تازه‌یه ،له پێشودا كه‌له‌پوور وه‌ك پیرۆز سه‌یركراوه ،به‌اڵم محه‌ممه‌د عه‌مماره ئه‌م بۆچونه ره‌تده‌كاته‌وه پێیوایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه زانایانی ئیسالمیی له هه‌موو بواره جۆراوجۆره‌كان گرنگی زۆریان به وهرگرتنو ره‌تكردنه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی مرۆڤه‌كان داوه ،ته‌نانه‌ت له وه‌رگرتنی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریش ورده‌كاری زۆركراوه ،ئنجا وه‌رگیراوه ،كه‌سێكی وه‌ك ئیمام بوخاری دوای كۆكردنه‌وه‌ی هه‌زاران فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئنجا سه‌حیحه‌كه‌ی داده‌نێت،له‌گه‌ڵ دانانی چه‌ندین یاسا‌و رێسای به‌هێز له‌پێناو دوركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ڵه .23ئه‌گه‌ر سه‌یری كتێبه‌كانی تر بكه‌ین له بواره‌كانی عه‌قیده ،شه‌رع ،ئوسوڵ و ته‌سه‌وف ،24به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین ورده‌كاری تێداكراوه.
خاڵێك كه به‌الیه‌وه زۆر مه‌ترسیداره و قسه‌كردنی زۆر هه‌ڵده‌گرێت ،ئه‌ویش مێژووی موسڵمانانه ،چونكه مێژوونوسان هه‌موو بیستراوێكیان نووسیوه‌ته‌وه،بێ ورده‌كاریكردن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت باشترین به‌ڵگه ئه‌وه‌یه كه ناونراوه به(ئاژاوه گه‌وره‌كه).25 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌له‌پووری ئیسالمیی كاری زۆری بۆ كراوه ،به‌اڵم هیشتا نه‌بووه به كارێكی گرنگ ،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێكی زۆری كه‌له‌پووری ئیسالمیی داگیركراوه ،زۆرێك له دهستنووسهكانمان له كتێبخانه‌كانی واڵتی ده‌ره‌وه‌ن ،كه به‌هۆی به‌هێزی ئه‌وان والوازی ئێمه له كتێبخانه‌و مزگه‌وت كهنیسهكانمان بردوویانه.26 بۆ خوێنده‌وه‌ی كه‌له‌پوور پێویستمان به پالنێكی تۆكمه هه‌یه ،تا به میتۆدێكی زانستی كه‌له‌پووری ئیسالمیی بخوێنینه‌وه ،ئه‌و ده‌قانه‌ی ساغ نه‌كراونه‌ته‌وه ساغیان بكه‌ینه‌وه.27 عه‌مماره پشتی به‌ستووه به نووسراوێكی شێخ محه‌ممه‌د عه‌بده ،كه پێشنیاری كردوه بۆ ئه‌زهه‌ر چۆن مامهڵهلهگهڵكهلهپوور بكه‌ن، له و نووسراوه‌دا ده‌ڵێت :پێویسته قورئانی پیرۆز‌و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێت)به وردی بخوێندرێنه‌وه ،به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی زمانی عه‌ره‌بی و رێسا زانستییه دروسته‌كان.هه‌روه‌ها بیروباوه‌ڕی ئیسالمیی پاكبكرێته‌وه له دابونه‌ریت له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئیسالمرێكبخرێتهوه.پێویسته دروسته‌كانی جارێكی تر فیقهی ئیسالمیی دابڕێژرێته‌وه و دوور بخرێته‌وه له هه‌موو ده‌مارگیرییه‌كی مه‌زهه‌بی ،ئه‌م خوێنده‌وه‌یه دوور بێت له زیانگه‌یاندن بهوحوكمانهی كه ده‌قی قورئانی له‌سه‌ر هاتووه.28
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
1له عه‌ره‌بیدا وشه‌ی (تراث) زیاتر مه‌به‌ست پێی نووسراوی زانایانی پێشووه له‌سه‌ر بابه‌ته ئایینییه‌كان ،له‌م نووسینه‌شدا چه‌مكی كه‌له‌پوور به‌و مانایه به‌كارهاتووه. 2دیاره قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تێكی له‌مجۆره له كورته بابه‌تێك ته‌واو نابێت ،پێویستیبه لێكۆڵینه‌وه درێژهه‌یه ،چونكه هه‌ر له‌وانه‌ی قسه‌مان له‌سه‌ركردوون پێویستیان به نامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆراههیه. 3حوارات من أجل المستقبل شبكة العربية لألبحاث والنشر /2011ل.16 4مناهج تحقيق التراث د .رمضان عبدالتواب/ الناشر المكتبة النخاجي 1985ل .8 5بڕوانه :نظرية التراث .فهمى جدعان /دار الشروق للتوزيع والنشر .1985ل ،19إزالة الشبهات عن معانى المصطلحات /2010د.محمد عمارة. دارالسالم ل .267 6التراث والمعاصرة أكرم ضياء العمري سلسة كتاب األمة 1405هجري /ل .29 7إذا صح الحديث فهو مذهبي تأليف :الدكتور نايف على بقاعي /دارالبشائر اإلسالمية .ل .90 8سه‌رچاوه‌ی پێشوو .92 9تجديد المنهج والتقويم التراث /ناشر المركز الثقافي 2005چاپی دووه‌م. 10روح الحداثة /ناشر المركز الثقافي 2006/ل .81 11حوارات من أجل المستقبل ل .17
12حواراتمنأجاللمستقبل. 13حوارات من أجل المستقبل ل.22 14حوارات من أجل المستقبل ل 20و.21 15إبراهيم مشروح ،طه عبدالرحمن ،قراءة في مشروعه الفكري /مركز الحضارة لتنمية الفكر اإلسالم 2009ل.152 16بڕوانه :دعوى تاريخانية القرآ‌ن د .طه جابر العلوانى موقع الزهاوي. 17الجمع بين القراتين د.طه جابر العلواني/ دارالسالم 2014ل .11 18تطور المنهج المقاصدي عند المعاصرين مدارسة مع الشيخ طه جابر العلوانى حوار زينب العلواني ،المعهد العالمي للفكر اإلسالمي 2012ل .22 19مقدمة في إسالمية المعرفة د .طه جابر العلوانى دار الهادي 2009ل .134 20سهرچاوهیبیشوو .ل .145 21إزالة الشبهات عن معاني المصطلحات/ د.محمد عمارة دارالسالم ل .215 22سه‌رچاوه‌ی پێشوو. 23سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل .269 24سه‌رچاوه‌ی پێشوو ،ل .272 25سه‌رچاوه‌ی پیشوو ،ل .275 26التراث والمستقبل .محمد عمارة دارالسالم /ل.25 27سه‌رچاوه‌ی پێشوو ،ل.22 28سه‌رچاوه‌ی پێشوو ،ل .282
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
سه‌رچاوه و په‌راوێز
81
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
زما
زیاتر ل ئامرازێ ی
تو ۆ
دیوێکی تری مەدالیا زێڕینەکەی كه‌له‌پووری ئیسالمیی -
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
82
موئ ین ز ڵ ی
ماستەر لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی. کاندیدی دکتۆرا لە سیاسەتی زمان و پەروەردە. چه‌ند وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی باڵوكراوهی هه‌یه.
خا ل ئەم توێژینەوەیە ،وەستانە لەسەر (زمان) وەک یەکێکە لە ژانرەکانی كه‌له‌پووری ئیسالمیی، لە سەرەتادا لەسەر كه‌له‌پووری ئیسالمیی و بەشە گرنگەکانی دەوەستێت و دواتر پێناسە و ڕوانینەکانی سەر (زمان) شیدەکەرێنەوە ،هەروەک چاوێک دەخاتە پێکەوەبەستنی زمان و كه‌له‌پووری ئیسالمیی و لە کۆتاییشدا پەرسەندنەکانی زمان و كه‌له‌پوور دەخاتەڕوو.
پێ
یی
كه‌له‌پوور ئی
میی
كه‌له‌پووری ئیسالمیی ،کۆنسێپتێکی فراوانی گشتگیرە کە پەیوەستەکان بە ئیسالمەوە دەگرێتەوە ،کە بریتین لە :قورئان و فەرمودەکان، ئیجتیهادی زانایان ،سامانی ئیسالمیی .هەروەک لە پێناسەی گشتیی كهلهپوورەوە ،دەتوانین كه‌له‌پووری ئیسالمیی وا پێناسە بکەین کە لە سادەترین پێناسەیدا کۆگای هەموو چاالکییەکانی تاک و کۆمەڵگەی موسڵمانان دەگرێتەوە کە لە زەمەنێکی دیاریکراودا ئەنجامیان داوە ،ئەو کۆگایەش بە پێی قۆناغە مێژووییەکانی ئیسالم گۆڕانی بەسەرداهاتووە ،بەاڵم دەتوانین بە شێوەیەکی گشتیی چاالکییە ئیسالمییەکان بەسەر، شیعر و نووسین ،تابلۆی هونەری ،بەڵگەنامەی مێژوویی ،پارچەی هونەری ،گۆرانی و موناجات، شێوەیەکی بیناسازی ،تەقالیدی خێزانیی ،مادەی فۆلکلۆری ،رازی ئەفسانەیی ،پەندی میللی ،عورفی کۆمەاڵیەتیی ...تاد دابەشبکەین ،بە کورتی ،كه‌له‌پوور کۆگای گەشەیەکی مێژوویی کۆنە کە الیەنەکانی رۆشنبیریی ،ئەدەبیی ،ئابووریی ،کۆمەاڵیەتیی، سیاسیی ،شارستانیی ...تاد دەگرێتەوە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ئیسالم وەک دوایین ئایینی بااڵ و درەوشاوەی مرۆڤایەتی ،ئایینێکی گشتگیر و هەمەالیەن و تەواو و تۆکمەیە ،دیاریشە لە سەر بناغەی گەشە و وەرگرتنی فۆڕمی فراوانبوونی هەر ئایینێکدا ،زمان رۆڵێکی بااڵی هەبووە ،ئەگەر سەرنجێکی سەرەتای هاتنی وەحی بۆ پێغەمبەری (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بدەین ،دەبینین هێزی زمان دەدرەوشێتەوە، کاتێک هەموو قورئانی پیرۆز بە بەرزترین ئاستی زمانەوانی دادەبەزێت ،لەو کاتەوەش ئیتر زمانی عەرەبی بۆ خۆی فۆڕمی ستانداردی وەرگرتووە و تەواوی دانیشتوانی عەرەبیزمانی سەرزەوی زمانی قورئانیان بە ستاندارد زانیوە ،چونکە هەموو مەرجەکانی زمانی بااڵی تیادا دەبینرێن .ئێمە لەم توێژینەوەیەدا لە سەر فۆڕمی گشتیی و بەهێزیی زمان لە كه‌له‌پووری ئیسالمیی و شارستانێتی ئیسالمی‌دا دەوەستین ،جا زمانیش ،بە هەموو خیزانەکانییەوە ،نەک تەنها زمانی عەرەبی .بەڵکو زمانی موسڵمانان بە گشتیی کە دەبنە ناسنامە و پێناسی ئاییندارییان. گودەرزی ( )2010پێیوایە ،زمان ئاوێنەی رۆشنبیری کۆمەڵگەیە ،و ئەو ئامرازەشە کە خزمەتی گەاڵن دەکات بۆ دەربڕینی رەگەزە جیاوازەکانی رۆشنبیرییان :عادەت و تەقالید
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ورت
و یاسا و رێساکانیان .بۆیەش پەیوەندییەکی تەواوەتی هەیە لە نێوان زمان و رۆشنبیری‌دا، هەردووکیشیان پێکەوە دەبنە كه‌له‌پووری گەل و ئایین و نەتەوەکان. چوارچێوەی دەچێتە زمان هەروەک كه‌له‌پووری کۆمەڵگە و نەتەوە و ئایینەکانەوە، بۆیە پارێزگاریکردنی زمانی تاکەکانی ئەو کۆمەڵگانە لە پێشینەی ئەرکە کهلتووریەکاندایە، زمانە جیاوازەکان هەموو فۆڕمەکانی چیرۆک، شیعر ،گۆرانی و فەرموودەکان رێکدەخەن ،بۆیەش مەرگی هەر زمانێک بە واتای مەرگی ئەو نەتەوە و کۆمەڵگانە دێت،
83
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژانر انی كه‌له‌پوور ئی
بە سەرنجدان لەسەر كه‌له‌پووری ئیسالمیی و شارستانێتی ئیسالمیی ،دەتوانین بگەیەنە ئەو دەرئەنجامەی کە كه‌له‌پووری ئیسالمیی دابەشدەبێت بەسەر دوو کاتیگۆری سەرەکیدا: بەڵگەنامە و شاکارە پارێزراوەکان لە مۆزەخانە و کتێبخانە جیهانییەکاندا .هەروەها؛ هونەری پیرۆز، عادات و ترادسیۆنەکانی موسڵمانان کە تا ئێستاش کەریگەری گەورەیان ماوەتەوە لەسەر موسڵمانان و خەڵکانی تریش.
زما
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
84
میی
پێناس و پ ر س ندن ا
بە گوێرەی باوترین پێناسەکان ،زمان سیستەمێکی رێکخراوی دەنگیی و هێماییە کە بە شێوەی نووسراو یان گوفتار لە الیەن مرۆڤ لە چوارچێوەی خێزان ،گرۆی کۆمەاڵیەتیی یان کهلتووریەوە بەکارهێنراوە بۆ پەیوەندیبەستن و گواستنەوەی بیروبۆچوون ،لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی بواری زمانیشدا( ،زانستی زمانەوانی) بە یەکێک لە زانستە فراوانەکان ناسراوە. زمان بە گوێرەی گرۆکان ،بەسەر خێزانەکاندا دابەشکراوە کە ئەو کۆزمانانەی دەکەونە چوارچێوەی خێزانێکەوە نزیکی و تێگەشتن و گواستنەوەیان لە یەکترەوە نزیکتر و ئاسانترە. ئامانجی سەرەکی بەکارهێنانی زمان بۆ سەرکەوتنی پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و گرۆکانە .بۆیەش هەر سیستەمێکی گواستنەوەی تایبەت بە تاکێک دەبێتە زمانی ئەو تاکە. بەکارهێنانی زمانەکان لە سەرزەویدا بەسەر کۆمەڵێک زمانی جیاوازدا دابەشبوون ،بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی رۆژنامەی واشتنتۆن پۆستی ئەمریکی ،لە ئێستادا بە الیەنی کەمەوە 7،102زمان بەکاردەهێنرێن ،کە زمانی (چینی) بە فراوانترین زمان دادەنرێت و لە الیەن نزیکەی 1.5ملیار تاکی
سەرزەوییەوە بەکاردەهێنرێت ،زمانی ئینگلیزی کە بە بەهێزترین زمانی سەرزەوی ناسراوە ،یان هەندێ جار بە (زمانە بکوژەکە) ناسراوە ،لە ئیستادا سەدان ملیۆن کەس لەسەر زەویدا بەکاریدەهێنن و ئەم ژمارەیەش لە سایەی (جیهانگەرایی – گلۆبالیزەیشن)دا بەردەوام لە زیادبووندایە، هەروەک خاڵی سەرنجراکێش ئەوەیە کە بە پێی مۆدێلی سێ بازنەیی کاچروو ( )1982ئێستا تەنها %25بەکارهێنەرانی زمانی ئینگلیزی لەسەر زەویدا کەسانی ئینگلیزن ،بەاڵم %75بەکارهێنەرانی زمانی ئینگلیزی ،ئەم زمانە وەک زمانی دووەم ،یان زمانی بیانی بەکاردەهێنن ،بۆیەش چیتر ئینگلیزی تەنها زمانی ئینگلیزەکان نییە ،وەک چۆن عەرەبییش ئێستا تەنها زمانی عەرەبەکان نییە ،بەڵکو زمانی هەموو موسڵمانانی جیهانە. زمانی عەرەبیش کە زمانی دایکیی پێغەمبەر محهممەدە (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ،و زمانی هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆزە ،بە یەکێک لە زمانە فراوانەکان دادەنرێت ،زمانی عەرەبی ئەگەر لە پێشتردا زمانی تەنها عەرەبەکان بووبێت ،ئەوا لەگەڵ هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسالمدا بووەتە زمانێکی پڕبایەخی تەواوی موسڵمانانی جیهان، بە گوێرەی ئامارێکی ساڵی 2010نزیکەی 500 ملیۆن کەس لەسەر زەویدا زمانی عەرەبی وەک زمانی یەکەم بەکاردەهێنن و لە 25واڵتی جیهانی عەرەبیدا زمانی عەرەبی بەکاردەهێنرێت. هەروەک بە گوێرەی سەرچاوە مێژوویەکانی زمان ،زمانی عەرەبی کاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر زمانەکانی تر ،بە تایبەتیش فارسی، تورکی ،کوردی ،ئورد و کە زمانی بەشێکی فراوانتری موسڵمانانە لە جیهاندا ،لێرەشەوە دەگەینە ئەو راستییەکی کە بوونی هەردوو پایەی قورئان و فەرمودەکانی پێغەمبەر (درودی خوای له‌سه‌ر
خا ل
بێت) بە زمانی عەرەبی ،هێزی زیاتریان داوەتە ئەم زمانە و رۆژ بە رۆژیش بەکارهێنەرانی زمانی عەرەبی کە موسڵمانانن لە زیادبووندان .هەروەک بە گوێرەی پێناسەکەی سەیدلهۆفەر( )2005بۆ لینگوافرانکا ،ئێستا زمانی عەرەبی بە یەکێک لە زمانەکان دادەنرێت وەک زمانی لینگوافرانکا بەکار دەهنێرێت ،چونکە ژمارەیەک نەتەوە و واڵتی جیاواز بۆ پەیوەندیکردن بەکاریدەهێنن.
زما و كه‌له‌پوور ئی
میی
ه ڵ
ن اند و شی ردن و
وەک ئاماژەمان پێ‌کرد ،زمان دەبێتە یەکێک لە پێکهێنەرە سەرەکییەکانی كه‌له‌پووری ئیسالمیی و سامانی شارستانێتی ئیسالمیی ،هەروەک ئەگەر سەرنج بدەین ،تاکی موسڵمان دەبێت شانازی بکات بەوەی کە زمانەکەی بەشێکە لە كهلهپوورەکەی، چونکە ئەگەر نموونەیەک وەربگرین نوێژ و هەموو عیباداتەکان پەیوەندیگرتنە لەگەڵ خالق و و لەگەڵ گرۆی موسڵماناندا ،زمانیش تاکە ئامرازی پەیوەندییەکانە ،بۆیەش وەک چۆن هونەر و شاکارە ئیسالمییەکان لە رێگای زمانەوە دەخرێنەڕوو ،ئاواش عیبادات و پەرەستشەکان بە زمان سەردەگرن .زمانی عەرەبی لە سەردەمی پەیامبەرایەتی و خەالفەت و دواتریش قۆناغەکانی
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
پاش ئەوەی لە دوو سەکشنی جیاوازدا لەسەر كه‌له‌پووری ئیسالمیی و زمان وەستاین ،ئێستا دەتوانین بگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە زمان یەکێکە لە پایەکانی كه‌له‌پووری ئیسالمیی ،چونکە هەموو بەڵگەنامە ،شاکارە هونەرییەکان ،نووسراوەکان، هەڵکۆڵینەکان ،زەخرەفەکان ،شیعر و پەخشان و زانستەکان ،زمان بناغەی دەربڕین و فراوانبوون و گەشەکردنیانە ،بۆیەش وەک پێشتر ئاماژەی پێدرا، ئامانجی ئەم توێژینەوەیە ،خستنەڕووی هێزی زمانە وەک بەشێکی جیاواز ،فراوان و بەهێزی كه‌له‌پووری ئیسالمیی. موسڵمانان ،گرنگی زۆر بە زمانەکەیان دەدەن ،بە کۆی زمانەکە و زاراوەکانی ،بۆیە ئەم گرنگیپێدانە بۆتە هۆی باڵوبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر سەرچاوەی زانستی زمانەوانی لە رێزمان و بەشەکانی زماندا ،هەروەک زمان زانستێکی ئایینییە.
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
پێوی ته چا یی انی زمانی وردی و ی ێ ل ب ش رن انی كه‌له‌پووری ئی میی ش ی زیاتریا پێبدرێ .
رۆشنبیریی، فیکریی، کۆگای زمان دیوانی شارستانی و كهلهپوورە ،بۆیە لەگەڵ قووڵبوونەوەمان لەسەر كه‌له‌پووری ئیسالمیی، دەتوانین هەموو ئەو زمانانەی لە خزمەت گەشە و فراوانی و مانەوە و بەردەوامی پەیامی ئیسالمی‌دا هەن بە كه‌له‌پووری ئیسالمیی و سامانی شارستانێتی ئیسالمیی بناسێنین ،جگە لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەر ،شیعرەکان، بەڵگەنامەکان ،پرۆژە سیاسیی و سەربازیی، ئابوریی ،کۆمەاڵیەتیی ،هونەر و که‌لتوورییەکان کە هەریەکەیان بە زمانێک نووسراونەتەوە دەبنە سامانی كه‌له‌پووری ئیسالمیی ،بۆ نموونە :جگە لە زمانی عەرەبی ،نووسین و شیعر و شاکارە هونەرییە فارسییەکانی سەر مزگەوت و شوێنە پیرۆزەکان ،یان شیعر و چیرۆک و نووسینە سۆفیزمییەکانی مەوالنای رۆمی بە فارسی و دواتریش تورکی ،شاکارە بەرزەکانی مەحوی و نالی و مەولەوی بە زمانی کوردی هەموویان دەچنە چوارچێوەی كه‌له‌پووری ئیسالمییەوە.
85
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
مێژووی ئیسالمییدا نە تەنها زمانی عیبادات و پەرەستش بووە ،بەڵکو زمانی هونەر و شاکاری هونەری و زەخرەفە و هەڵکۆڵین بووە، ئاواش زمانی سیاسەت و ئابووری و زانست و کۆمەاڵیەتیی بووە .بۆیەش ناکرێت زمان لە كه‌له‌پووری ئیسالمیی جیابکەینەوە ،یان وەک دەوترێت زمان هەموو شتێکە ،بەاڵم زۆرجار ئەم هەموو شتبوونە کەمهێنانی بۆ رۆڵی زمان لێکەوتۆتەوە. فەیلەسوفی ئەڵمانی فیختە (،)1814 -1762 زمان بە گوفتار و هەڵویستی نەتەوە ناودەبات، هەروەک زمان بە ئامرازی پەیوەندی نێوان جەستە و بیر و هۆشەکان پێناسە دەکات ،و الی فۆسلەر))1949 -1872یش؛ زمانی ئایین و نەتەوە یەک نیشتمانی گیانی ئەو نەتەوەیەیە، بۆیە کاتێک کەسێک رێگای پێ‌نادرێت بە زمانی خۆی قسە بکات ئەوە نیشتمانی لێ قەدەغەکراوە. تۆین مورتەزا ( )2007پێیوایە ،زمان روخساری گەشی مێژووە ،مێژووش پێناسەی نەتەوەیە، کەواتە زمان سیفەتی نەگۆڕی هه‌یه کە بە هیچ شێوەیەک لە نەتەوەکان جیاناکرێتەوە مەگەر بە کۆتایی هاتنی ئەو نەتەوانە.
ۆتایی
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
86
لە کۆتاییدا ،پاش ئەوەی كه‌له‌پووری ئیسالمیی، بەشەکانی و (زمان)یش وەک یەکێک لە پێکهێنەرە سەرەکییەکان روونکرانەوە ،چاودەگێڕینەوە سەر ئەوەی کە ئەگەرچی تێگەشتنەکان بۆ رۆڵی زمان وەک یەکێک لە پایەکانی كه‌له‌پووری ئیسالمیی الی موسڵمانان بە شێوەیەکی گشتی تێگەیشتنێکی سادە و گرنگیپێدانێکی ناسەرکەوتوو بووە ،بەاڵم
الی نەیارانی ئیسالم و كه‌له‌پووری ئیسالمیی پیالنی جیاواز لەو چوارچێوەیەدا جێبەجێکراون، کە لە گرنگترین نموونەدا ،گۆڕینی ئەلفابی تورکی لە تورکیا لە الیەن کەمال ئەتاتورکەوە لە ئەلفبای ئیسالمیی (عەرەبی)یەوە بۆ التینی، کاریگەرییەکی زۆری کردە سەر هەموو چاالکییەکان ئیسالمییەکان ،لە کۆمەاڵیەتیی، سیاسیی ،که‌لتووری ،فەرهەنگیی و هونەرییەوە، ئەوەش بە شێوەیەک لە شێوەکان کاریگەری ناتەندروستی هەبووە لەسەر شێواندنی كه‌له‌پوور و شارستانێتی ئیسالمیی. لە ئەنجامدا دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە؛ زۆر گرنگە سەنتەر و ناوەندە رۆشنبیرییە ئیسالمییەکان گرنگی زیاتر بخەنە سەر رۆڵی زمان و هێزی زمان وەک پارێزگارییەک لە كه‌له‌پووری ئیسالمیی .هەروەک پێویستە بە مەبەستی گەشەپێدان ،رێکخستن ،فروانکردن ،و دەوڵەمەندکردنی زمان لە ناوەندە ئیسالمییەکاندا تەنها لەسەر زمانی عەرەبی کارنەکرێت بەڵکو هەموو خێزانی زمانی موسڵمانان بکرێنە خێزانی زمانی كه‌له‌پووری ئیسالمیی و گرنگیان پێبدرێت. هەروەک گرنگە لە کوردستاندا ئەو شاکارە هونەریانەی دەچنە چوارچێوەی كه‌له‌پووری ئیسالمییەوە لە لۆکا‌ڵی دەربچن و ببنە جیهانیی، هەر بۆ نموونە ،شاکارەکانی مەحوی و نالی، نووسین و بەڵگەنامە ئیسالمییەکان ،نووسین و خۆشنوسییەکانی موسڵمانان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان ،لە پێش هەمووشیاندا چاالکییەکانی زمانی کوردی وەک یەکێک لە بەشە گرنگەکانی كه‌له‌پووری ئیسالمیی گەشەی زیاتریان پێبدرێت.
2016 ) شوبباتى3( ژمارە
.گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە
خا ل
87
س رچاو ا
Englishes and English-using communities. Annual Review of Applied Linguistics, 17, 66-87. • Kachru, B. B. )1991(. Liberation linguistics and the Quirk concern. English Today, 25, 3-13. • Mufwene, S. )2005(. Globalization and the myth of killer languages: What’s really going on. Perspectives on endangerment, 5, 21. • Nettle, Daniel/Suzanne Romaine. )2000(. Vanishing Voices: The Extinction of the World’s Languages. Oxford: Oxford University Press. • Phillipson, Robert. )2003(. Englishonly Europe? Challenging Language Policy. London: Routledge. • Price, Glanville. )1984(. The Language of Britain. London: Edward Arnold. • Seidlhofer, B. )2005(. English as a lingua franca. ELT journal, 59)4(, 339. • Zughoul, M. R. )2003(. Globalization and EFL/ESL Pedagogy in the Arab World. Retrieved From; http://eric.ed.gov/
، الفكر التربوي،2000 ، محمد حسن،العمايرة • . دار المسيرة للنشر والتوزيع والطباعة:عمان أثر العربية في،2007 ، توين مرتضى،يحيي • إسهامات اللغة واألدب في البناء: مجلة،ثقافة المسلمين دار التجديد للطباعة: ماليزيا،الحضاري لألمة اإلسالمية .والنشر والترجمة : القاهرة، فقه اللغة،1962 ، علي عبدالواحد،وافي • .دار النهضة مؤتمرات حول الحضارة، عماد الدين،خليل • . دار الصحوة للنشر والتوزيع،اإلسالمية • تأثير اللغة العربية.)2010( ،فاطمة گودرزی حضارة الكلمة. االلولة.على الثقافة اإلسالمية. • Crystal, David. )1997(. English as a Global Language. Cambridge: Cambridge University Press. • Irvine, Alison. )2004(. ”A good command of the English language: Phonological variation in the Jamaican acrolect”, in: Journal of Pidgin and Creole Languages 19: 41-76. • Jenkins, J. )2006(. Current perspectives on teaching world Englishes and English as a lingua franca. TESOL Quarterly, 40)1(, 157-181. • Kachru, B. B. )1997(. World
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
هلهپووری ئی ههاڵوێر ده ا ژمارە ( )3شوبباتى 2016
88
میی
هع هر وانی
له دایکبووی ساڵی ( )1980ده‌ڤه‌ری سۆران. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆرایه له زانسته ئیسالمییه‌كان. ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی یه‌کێتی زانایانی ئیسالمییه. نۆ به‌رهه‌می نووسین و وه‌رگێڕانی چاپ بووه.
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
یـــــــــهك لـــــه خــــاڵه بـــههێزهکانی به‌رده‌وامی گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یامی ئیسالم گونجانیه‌تی بۆ هه‌موو شوێن ،سه‌رده‌م ،نه‌ته‌وه و گه‌لێك ،که به جیهانبینیی و گه‌ردوونیی وه‌سفده‌کرێت ،بۆیه هه‌ر کاتێك سه‌رده‌م و شێوازێکی تازه هاتبێته پێشه‌وه ،زانایانی ئیسالم پێداچوونه‌وه‌یان به فیکر و فیقهی ئیسالمیی کردۆته‌وه ،تا دواجار له ئاست خواسته‌کانی قۆناغی تازه بێت و وه‌اڵمی پرسیاره‌کانی ئه‌م ساته‌وه‌خته بداته‌وه ،ئه‌مه‌ش پێویستی به نوێبوونه‌وه هه‌یه، چونکه هه‌رگیز ته‌واوی وه‌اڵمه‌کانی دوێنێ ،وه‌اڵمی ئه‌مڕۆ نین ،هه‌روه‌ك ئه‌وانی ئه‌مڕۆش به‌رسڤی سبه‌ی نابن ،بۆ ئه‌مه‌ش هه‌میشه کۆمه‌ڵه زانایه‌ك بوونه‌ته پێشه‌نگی ئه‌م چاکسازی و پێداچوونه‌وه‌یه ،زۆربه‌ی جارانیش که‌وتوونه‌ته به‌ر لۆمه‌ی لۆمه‌کاران. ئه‌م حاڵه‌ته له مێژووی موسڵمانان به‌رده‌وام بووه، تا گه‌یشتووینه‌ته سه‌ده‌ی بیسته‌م ،له‌وێوه به‌داخه‌وه باراشی موسڵمانان که‌وتووه و له بنه هه‌مبانی وه‌اڵمه‌کانی دوێنێوه به دوای وه‌اڵمه‌کانی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێین ،دواجار نه‌ك وه‌اڵممان ده‌ستنه‌که‌وت، به‌ڵکو گورگانخواردی به‌رده‌وام له ناو گێژه‌ڵۆکه‌ی روداوه‌کان ده‌سووڕێینه‌وه ،هه‌ر رووناکییه‌ك ببینین وا ده‌زانین ئه‌وه نووری داره‌که‌ی حه‌زره‌تی موسایه و دنیای پێ رووناك ده‌که‌ینه‌وه ،رێگای خۆی پێ ده‌بینینه‌وه ،که‌چی له نیوه‌ی ڕێوه شه‌رمه‌زارمان ده‌کات ،به‌جێمان دێڵێت ،بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه خدری زینده نه‌بوو. ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌که موسڵمانان له داڕماندان، به‌شێكی ئه‌و داتهپینهمان بۆ نه‌مانی خیالفهتی ئیسالمی ده‌گه‌ڕێته‌وه ،که سه‌رباری هه‌موو كه‌موكورتییه‌كان، له داكهوتنهكان ههڵیدهستاندینهوه ،ئه‌وه‌ی ئه‌حکامی عهدلییهی عوسمانییه‌کانی خوێندبێته‌وه ،چاك ده‌زانێت چه‌نده نوێبوونه‌وه‌یان له فیکر و فیقهی ئیسالمیی کردووه ،به‌شێکی دیکه‌ی هۆکاره‌کانیش بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه ،که موسڵمانان که‌وتوونه‌ته بن به‌رداشی زانایان و بیرایاران و شاره‌زایانی ئیسالم ،که بوونه‌ته دوو به‌شه‌وه: به‌شێکییان ئه‌وه‌نده وشکن ده‌یانه‌وێت به تۆزقاڵ و ته‌نها سه‌ره‌داوێك له‌وه‌ی رابردوو النهدهن، ئیجتیهادی زانایان الی نه‌وان هه‌مان پیرۆزی قورئان و فه‌رمووده‌ی وه‌رگرتووه ،بۆیه ئه‌وه‌ی تۆزێك له‌و خه‌ته البدات یه‌کسه‌ر مۆری دوژمنداری له ناوچاوانییه‌وه ده‌ده‌ن ،له کۆڕ و مه‌جلیسه‌کان ناوی ده‌زڕێنن ،به حسابی ئه‌وانه بێت ده‌ستبردن بۆ ئیجتیهادێك له فیقهی ئیسالمیی گوناهه ،ته‌نها له چه‌ند شتێکی دیاریکراویش نه‌بێت ده‌ست بۆ مه‌زهه‌به‌کانی دیکه‌ش نابه‌ن ،ئه‌وانه موسڵمانانیان هێنده وشكکردووه ،جورئه‌ت به که‌س ناده‌ن زانستی خۆی بخاته ئه‌و مه‌یدان ،چ وه‌کو فیقهو شه‌ریعه‌ت، یان فیکر ،یان خوێندن و شێوازه‌کانی ،نه‌ك بکه‌وێته به‌ر زمانی تیژی لۆمه‌یان ،سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر گوزه‌رانی ژیانیشی بکه‌وێته بن مه‌ترسییه‌وه. به‌رامبه‌ر به‌وانه کۆمه‌ڵێکی تر هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانه‌که ،ویستوویانه چاكسازی بکه‌ن ،پێداچوونه‌وه به گوتاری ئایینی و بنه‌ماکانی فیکر و فیقهی ئیسالمییدا بکه‌ن ،به‌اڵم ئه‌وانیش له نیوه‌ی ڕێگه‌دا کاروانیان که‌وتووه ،هیچییان به هیچ نه‌کردووه ،له ده‌نگه‌ده‌نگێك به‌والوه چشتێکیان نه‌دووریوه‌ته‌وه ،هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م بێبهرههمییهشیان ناڕه‌سه‌نبوونی هه‌وڵ و چاالکییهکانیانه ،چونکه له په‌نای باسکردنی چاکسازی له دینداری موسڵمانان ،پێداههڵگووتنێکی زیاد له پێویست بۆ فیکری غه‌ربی و شارستانی رۆژئاوایی ده‌رده‌بڕن ،ئه‌مه‌ش ئه‌وانی له واقیعی کۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان دابڕیوه ،خه‌ڵک وا تێده‌گه‌ن ئه‌وانه کارییان لێدانی ئیسالمه نه‌ك چاکسازیکردن، بێگومان قسه‌کانمان رووه و ئه‌و زاته به‌رزانه نییه، که هه‌وڵ و کۆششی تاقانه‌ی بێ تهقهالیان کردووه،
89
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
90
له ده‌ره‌نجامیشدا ئه‌گه‌ر چاکسازیش نه‌کرابێت ،ئه‌وا دهالقهیان به رووی هه‌زاران زانا و بیریار کردۆته‌وه، له چه‌ند بوارێك سوودیان لێوه‌رگیراوه ،نه‌خاسمه له ره‌تدانه‌وه‌ی گومانه‌کان و هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکان، به تایبه‌تی یاسای باری که‌سیی ،وه‌ك ئه‌وه‌ی له میسر له‌سه‌رده‌ستی که‌سانی وه‌ك شێخ محەممهد عه‌بده و قوتابییه‌کانی روویدا. که‌واته پێداچوونه‌وه و ههاڵوێرانی که‌له‌پووری ئیسالمیی و ساغکردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌قه پیرۆزه‌کان پێویستییه‌کی حه‌تمی ئایینی و جڤاتی و مرۆییه ،بۆ ئه‌وه‌ی چیدیکه له ده‌وره‌ی خۆمان نوسووڕێینهوه، کاروانه‌که له پێشڤه‌چوون به‌رده‌وام بێت ،که‌شتییه‌که له که‌ناری ئارامییه‌وه له‌نگه‌ر بگرێت ،به‌اڵم پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه :کێ که‌له‌پووری ئیسالمیی ههاڵوێر ده‌کات؟. بێگومان ئه‌وانه‌ی به ئه‌قڵی (موتهحهجیر) ده‌ست بۆ چاکسازی ده‌به‌ن ،هه‌رگیز شتێك به شتێك ناکه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر ئیجتیهادی زانایانیش بووه به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی شان به شانی قورئان و ده‌رفه‌تی پێداچوونه‌وه نه‌ما ،ئه‌وا ناتوانن مه‌له‌وانی له گۆمه‌که‌دا بکه‌ن، به‌رامبه‌ر به‌وانیش ئه‌وانه‌ی کاره‌کانیان بۆ ئه‌وه‌یه تا ده‌ستخۆشییه‌کیان لێبکرێت و له راگه‌یاندنه‌کان ستایشیان بکرێت و خهاڵت بکرێن ،ناتوانن هیچ ههاڵوێران بکه‌ن ،چونکه چاکسازی و ههاڵوێران به‌و که‌سانه ده‌کرێت ،که شانازی به مێژووی پڕشنگداری موسڵمانانه‌وه ده‌که‌ن ،وه‌ك هه‌ڵگورد به ئیسالمه‌وه سه‌ربه‌رزن ،به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵدان بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی فه‌رمووده و ناونانی بوخاری و شافیعی به تاوانبار، هه‌رگیز چاکسازییان لێوه ههڵناپڕووچێت ،چونکه ئه‌وه له بنه‌ڕه‌تدا داماڵینی هه‌موو پیرۆزیه‌که و دابڕاندنی موسڵمانانه له مێژوویان. زاتێکی وه‌ك ئیمامی غه‌زالی بۆ ئیسالم ده‌سووتا، بۆیه ئیحیای علومهکانی دینی کرده‌وه ،شێخ محه‌ممه‌د عه‌بده له هه‌ر که‌سێك پتر شه‌ونخوونی بۆ ئیسالم
پێداچوونه‌وه و ههاڵوێرانی هلهپووری ئی میی و سا ردنه‌وه‌ی له ه ده‌قه پیر زه ا پێوی تییه ی هت ی ئایینی و اتی و مر ییه. ده‌کرد ،ئیمامی ئه‌بولحه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری به گیرفانی به‌تاڵییه‌وه شه‌و تا به‌یانی له شه‌ونوێژ فرمێسکی ده‌ڕشت ،دڵه‌که‌ی له‌گه‌ڵ قورئان دابوو ،له‌گه‌ڵ ژان و ژینی موسڵماناندا بوو ،بۆ ده‌ستکه‌وتنی وه‌اڵمی پرسیارێك شه‌ونوێژ و شه‌ونخوونیان ده‌کرد، ئیمامی نه‌وه‌وی رای نوێی ده‌خسته ناو فیقهی شافیعی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بڵێت :تاوانباره یان بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناشێت ،هه‌روه‌ك خۆیان نه‌کرده پاشکۆی هیچ سیاسه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی چاکسازییه‌که شتێکی زاتی ئه‌م قۆناغه‌ی مرۆڤایه‌تی و موسڵمانان بێت، نه‌ك به پاڵنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی بۆی بچێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی به ده‌گمه‌نیش له مزگه‌وت نابینرێن و فرمێسك چاوه‌کانیان ته‌ڕ ناکات ،چوارده‌وری خۆیان به که‌سانی زانا و عاریف پڕ ناکه‌نه‌وه ،هه‌رگیز چاکسازییان پێناکرێت ،دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێت ده‌ست به قورئان و فه‌رمووده‌وه بگرن ،له توێژییهنهوهکانی به شانازییه‌وه رایه‌کانی شافیعی و حه‌نه‌فی و زانایانی ترباس نه‌کات ،له پشتی یاده‌وه‌رییه‌کانی به فه‌خره‌وه ئیسالم به سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌موو یاسا گه‌وره‌کان دانه‌نێت ،خوێنه‌ری کتێبه‌کانی له زیادبوون نه‌ده‌بوون و گوێ له قسه‌کانی نه‌ده‌گیرا. به کورتی و پووختی :له نێوان ئه‌م دوو ره‌وته وشکه، پێویستمان به ریفۆرمیسته راسته‌قینه‌کان هه‌یه ،که ده‌بێ که‌سانێکی (زانا ،دانا ،ئازاد ،بوێر ،موخلیس) بن.
خا ل
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
باب ت
تی
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
91
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
پ ورالیزمی ئایینیی تێڕوانینێكی ئی د .ئومێد عوس ا
مییانه
ماسته‌ر له فیقهی جینائی دكتۆرا له ئوسوڵی فیقهو مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت به‌رهه‌مێكی چاپكراو و چه‌ند توێژینه‌وه‌ی باڵوكراوهی هه‌یه
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
92
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
تێڕوانینی ئی م بۆ ره‌هه‌ندی پراكتیكی پ ورالیزمی ئایینیی
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی پلورالیزم به گشتیی‌و پلورالیزمی ئایینیی به تایبه‌تی بریتیبێت له داننان به واقعی فرهییو جیاوازیهكانداو دۆزینه‌وه‌ی میتۆدوشێوازی گونجاوو شیاو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل ئه‌و واقعه‌دا ،له سه‌ر بنه‌مای لێبوردن‌و یهكترقبوڵكردنو پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه ،گومانی تێدا نییه كه ئایینی ئیسالم ئه‌مه‌ی قبوڵه ،بگره وه‌كو بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی‌و جێگیر كاری له‌سه‌ر كردووه. فرهییوجیاوازی مرۆڤه‌كان له سروشت‌و زمان‌و كه‌لتوورو بیركردنه‌وه‌یاندا یاسایه‌كی خواییه بۆ گه‌یشتن به چه‌ندین مه‌به‌ستی بااڵ ،له‌وانه: یه‌كه‌م :كاراكردنی بنه‌مای به‌ریه‌ككه‌وتنی
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
بابه‌تی پلورالیزمی ئایینیی یه‌كێكه له‌و بابه‌ته هه‌ستیارانه‌ی له ئه‌مڕۆدا مایه‌ی گرنگیپێدانو قسه‌له‌سه‌ركردنی زۆره ،ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵو به‌هێزی بهچهمكگهلێكی وه‌ك ئازادیی، دیموكراسیی ،یه‌كسانیی ،لێبوردن ،پێكه‌وه‌ژیان‌و شه‌رعییه‌تی رای جیاوازه‌وه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی واتای زمانه‌وانی پلورالیزم كهدهاللهت له فرهییو زۆری ده‌كات( ،)1هاوكات نیسبه‌تدانی بۆالی ئایین‌و گرێدانی به‌چه‌مكه پهیوهندیدارهكانیهوه ،ده‌توانین له دوو ره‌هه‌ندی سه‌ره‌كیه‌وه بچینه نێو بابه‌تی پلورالیزمی ئایینییه‌وه: یه‌كه‌م:ره‌هه‌ندی پراكتیكی :به‌الی زۆرێك له بیریار‌و توێژه‌رانه‌وه ،ده‌توانرێت له‌م ره‌هه‌نده‌وه گوزارشت له مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی‌و جه‌وهه‌ری پلورالیزمی ئایینیی بكرێت كه بریتیه له مامه‌ڵه‌كردنی دروست‌و ئه‌رێیانه له گه‌ڵ واقعی فرهییو جیاوازییه ئایینییه‌كاندا ،هاوكات خۆبه‌دوورگرتن له وروژاندنی گوتاری رهوایهتییو دروستی‌و نادروستی له بیروبۆچوونه‌كاندا. له‌م سهربهنهوه وتراوه پلورالیزمی ئایینیی بریتیه له « :داننان به بوونی فرهییو جۆرایه‌تیی ئینتیمای ئایینیی له كۆمه‌ڵگه‌دا ،هاوكات رازیبوون به ئه‌نجامه‌كانی له سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی یه‌كتر، زه‌روره‌تی لێبوردن‌و پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش»(.(2 سه‌رجه‌م ئه‌و دووه‌م :ره‌هه‌ندی تیۆری: پێناسانه‌ی هه‌ڵقواڵوی ئه‌م رهههندهن ،باگراوندێكی فه‌لسه‌فیان هه‌یه‌و جه‌خت له شهرعیهتو ره‌وایه‌تی فره ئایینییدهكهنهوه ،سه‌رجه‌م ئایینه‌كان به فۆرمی جۆراوجۆری یه‌ك حه‌قیقه‌ت له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن. له‌م روانگه‌وه پلورالیزمی ئایینیی ئه‌و تێڕوانینه‌یه كه پێیوایه :كۆی ئایینه‌كانی جیهان وهاڵمدانهوهو وێناكردنی جیاوازن بۆ خودی حه‌قیقه‌تێكی بااڵو شاراوه‌ی دوور له ههستو دركی مرۆڤه‌كان ،كه
هه‌میشه حزوری هه‌یه له بوونیانداو ئاشنا ده‌بن پێی له رێگه‌ی سیستمه ئایینییه جۆراوجۆره‌كانه‌وه(.(3 لێره‌دا ده‌شێت بپرسین :ئه‌گه‌ر جه‌وهه‌ری پلورالیزم بریتیبێت له شه‌رعیه‌تی جیاوازی‌و فره‌یی بنیاتنراو له سهربنهماكانی ئازادیی،یهكسانییلێبوردنو پێكه‌وه‌ژیان ،ئایا ئیسالم ئه‌مه‌ی ال په‌سه‌نده؟ ئایا له مێژوی ئیسالمییدا نموونه‌ی شایسته‌و جوانی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان به‌دیده‌كرێت؟ ئایا هیچ ده‌قێكی ئیسالمیی یان تێڕوانینێكی ئیسالمییانه بوونی هه‌یه كه ساز‌و كۆك بێت له‌گه‌ڵ دیوه‌كه‌ی تری پلورالیزمی ئایینیی كه بریتییه له رهوایهتیو دروستی سه‌رجه‌م ئایینه‌كان‌و دواتر رزگاربوونی شوێنكه‌وته‌كانیان له سزای خوایی؟هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌اڵمی ئه‌م پرسیارانه دابه‌شبكه‌ین بۆ دوو وێستگه‌ی سه‌ره‌كی:یه‌كه‌م: تێڕوانینی ئیسالم بۆ ره‌هه‌ندی پراكتیكی پلورالیزمی ئایینیی ،دووه‌م :تێڕوانینی ئیسالم بۆ ره‌هه‌ندی تیۆری پلورالیزمی ئایینیی.
93
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
94
شارستانی كه‌لتووره جیاوازه‌كان‌و كێبڕكێ له چاكسازی‌و چاكهخوازیدا ،له پێناوی جێبه‌جێكردنی یاسای جێنشینایهتیی مرۆڤ‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌ویدا(.)4خوای بێهاوتا ده‌فه‌رموێت ( ِل ُك ٍهّل َج َع ْل َنا الل َ َ اجا َو َل ْو َشا َء َُّ ِم ُ نك ْم ِش ْر َع ًة َو ِم ْن َه ً اح َد ًة َو َل ِكن ل َع َل ُك ْم أُ َّم ًة َو ِ ِّل َي ْب ُل َو ُك ْم يف َما َآت ُاك ْم َف ْاس َتب ُقوا ْ َ ُ مجي ًعا اخل ْ َري ِ ات إِ َىل َّ ِ الل َم ْر ِج ُعك ْم َ ِ ِ ِ ُ يه َ ْ َ َ ُُ ُ ت َت ِل ُف َ َ ْ ون) الائدةَ ( .48 ،و ُه َو َّال ِذي ف م نت ك ا ب ِ ِ ف ُين ِّبئكم ِ َ ُ َ َ َ َْ ات ض َو َر َف َع َب ْع َض ُك ْم َف ْو َق َب ْع ٍض َد َر َج ٍ َج َعلك ْم خال ِئف األ ْر ِ ِّل َي ْب ُل َو ُك ْم ِيف َما َآت ُاك ْم) االنعام (.)165 دووه‌م :چه‌سپاندنی بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان، یه‌كترناسین ،به یه‌كگه‌یشتن ،هاریكاریكردن ،وتووێژ و بیروراگۆڕینه‌وه ،هاوكات دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ڕ، پێكدادان ،رقلێبوونو توندوتیژی ،له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی مرۆڤه‌كاندا به جیاوازی بیروباوه‌ڕو بیركردنه‌وه‌و رێبازیانهوه .هه‌روه‌ك له قورئاندا َ اس إ َّنا َخ َل ْق َن ُاكم ِّمن َذ َكر َوأُ َ َّ نثى َو َج َع ْل َن ُاك ْم هاتووه( َيا أ ُّي َها ال‌ن ُ ِ ٍ ُش ُعو ًبا َو َق َبا ِئ َل ِل َت َعا َر ُفوا) احلجرات (َ ( .)13و َت َعا َو ُنوا َع َلى ْال ِ ِّرب َ َ ُ َ ْ َّ ْ اإل ْث ِم َو ْال ُع ْد َو ِان) المائدة (.(2 َوالتق َوى َوال ت َعا َونوا َعلى ِ ئازادی بنه‌مای جێگیركردنی سێیه‌م: بیركردنه‌وه‌و دینداری ،كه‌به‌یه‌كێك له گرنگترین بنه‌ما قورئانیه‌كان داده‌نرێت ،خوای په‌روه‌ردگار عه‌قڵی به‌خشیوه‌ته مرۆڤه‌كان‌و له رێگه‌ی پێغه‌مبه‌رانیشه‌وه ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه ،راستی‌و چه‌وتی ،ههقو ناهه‌قی بۆ ده‌ستنیشانكردوون ،له هه‌مانكاتدا ئازادی هه‌ڵبژاردنی داوه‌ته ده‌ستیان ،له رۆژی دواییشدا له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ،هه‌روه‌ك له‌م ئایه‌ته قورئانیانه‌دا هاتووه: َ ْ ِّ ين َقد َّت َب َّ َ ي ُّ الر ْش ُد ِم َن ْال َغ ِّي)البقرة (.)265 (ال إِك َرا َه ِيف الد ِ َ (ف َم َ نشا َء َف ْل ُي ْؤ ِمن َو َمن َشا َء َف ْل َي ْك ُف ْر) الكهف (َ (.)29و َل ْو َشا َء َُّ الل َْ ُ َ َ َ ً َْ َ َ يل) َما أش َركوا َو َما َج َعلناك َعل ْي ِه ْم َح ِفيظا َو َما أنت َعل ْي ِهم ِب َو ِك ٍ االنعام (َ ( .)107و َل ْو َشا َء َر ُّب َك َآل َم َن َمنف َْ ياأل ْر ُ ُّ مجي ًعا ِ ض كل ُه ْم َ ِ ِ َ اس َح َّتى َي ُك ُ نت ُت ْكر ُه َّ أَ َف َأ َ َ َ َ ال‌ن َ ونوا ُم ْؤ ِم ِني) يونس ((.)99وعلى ِ
مج ِع َ يل َو ِم ْن َها َجا ِئ ٌر َو َل ْو َشا َء ََهل َد ُاك ْم أَ ْ َ الل َق ْص ُد َّ ي) النحل َّ ِ الس ِب ِ ).(9 قورئانی پیرۆز به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی فره‌یی، پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتنی بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان ده‌كات ،كارده‌كات بۆ باڵوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری خۆشهویستیو ئاشنابوون به یه‌كتر ،ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر كه‌سێكی بێباوه‌ڕیش بێت ،به‌اڵم ئاشتیخواز بێت ،قورئان داوایكردووه له موسڵمانان كه به شێوازێكی شیاو‌و دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بكهنو سته‌می لێنه‌كه‌ن(َّ ،ال َي ْن َه ُاك ُم َُّ الل َع ِن َّال ِذ َ ين ير ُج ُ َْ َُ ُ ُ الد َ ْ ُ ْ وكم ِّمن ِد َيار ُك ْم أَن َت َ ُّرب ُ وك ْم يف ِّ وه ْم ِ ين َول ِ ِ ل يقا ِتل ِ ُْ ُ َ ََّ ي ُّبالُْ ْق ِس ِط َ ي) الممتحنة (.(8 َوتق ِسطوا إِل ْي ِه ْم إِ َّن الل ُ ِ له‌مه‌ش زیاتر كه‌سی بێباوه‌ڕ با شه‌ڕكه‌ریش بێت ئه‌گه‌ر داوای ئه‌مانی كرد‌و ویستی ئاشنا بێت به ئیسالم ،ده‌بێت ئه‌مانی بدرێتێ‌و كاروباری ئایینی به جوانی بۆ باسبكرێت ،ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی هێنا باشه ،باوه‌ڕیشی نه‌هێنا واجبه مامه‌ڵه‌ی دروستی له گه‌ڵدا بكرێت‌و به پارێزراوی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت ،)5(.له‌مباره‌وه خوای گه‌وره دهفهرموێتَ ( :وإِ ْن أَ َح ٌد ِّم َن الُْ ْش ِر ِك َ ي ْاس َت َجا َر َك َف َأ ِج ْر ُه الل ُث َّم أَ ْب ِل ْغ ُه َم ْأ َم َن ُه)التوبة ((6 َح َّتى َي ْس َم َع َك َال َم َّ ِ سه‌باره‌ت به شوێنكه‌وته‌ی ئایینه ئاسمانیه‌كانی تر ،قورئانی پیرۆز داوا له موسڵمانان ده‌كات گفتوگۆی ئاشتیانه‌یان له‌گه‌ڵدا بكهنو بگه‌ڕێن به ُ ْ َْ َ ْ َ اب َت َع َال ْوا شوێن خاڵه هاوبه‌شه‌كاندا( ،قل َيا أهل ال ِكت ِ إ َىل َك ِل َم ٍة َس َوا ٍء َب ْي َن َنا َو َب ْي َن ُك ْم أَ َّال َن ْع ُب َد إ َّال ََّ الل َو َال ُن ْش ِر َك ِب ِه َش ْي ًئا ِ ِ َو َال َي َّت ِخ َذ َب ْع ُض َنا َب ْع ًضا أَ ْر َبا ًبا ِّمن ُدون َِّ الل)ال عمران ((64 ِ
له‌الیه‌كی تره‌وه قورئانی پیرۆز به ئه‌مانه‌ته‌وه بیروبۆچوونی نه‌یارانی ده‌گێڕێته‌وه ،كه زۆرێك له‌و راوبۆچوونانه تانه‌وته‌شه‌ر و قسه‌ی زۆر نه‌شیاو له‌خۆده‌گرێت ،له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا قورئان باسیكردوون و به شێوازێكی له‌سه‌رخۆو بابه‌تیانه وه‌اڵمیان ده‌داته‌وه.
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
له‌كاتی شایهتیدانو ده‌ركردنی حوكم‌و جێبه‌جێكردنی یاساشدا ،تاكه شتێك كه ده‌بێت له‌به‌رچاوبگیرێت بریتییه له ههقبێژیو دادپه‌روه‌ری ،بێگوێدان به كه‌سایه‌تیی‌و پله‌وپایه‌و ئایینداری كه‌سه‌كان ،خوای بێهاوتا ده‌فه‌رموێت: الناس أَن َ ْ َ َ ُ َ َّ ت ُك ُموا ِب ْال َع ْد ِل) النساء (َ (.)58يا أَ ُّي َها ( َوإِذا َحك ْمتم َب ْين ِ ين َآم ُنوا ُك ُ لل َو َل ْو َع َلى أَ ُ َّال ِذ َ ونوا َق َّو ِام َ ن‌ف ِس ُك ْم ي ِب ْال ِق ْس ِط ُش َه َدا َء ِ َّ ِ أَو ْال َوال َد ْين َو َْ ين َآم ُنوا ُك ُ ي) النساء (َ ( .)135يا أَ ُّي َها َّال ِذ َ األ ْق َر ِب َ ونوا ِ ِ ِ ير َم َّن ُك ْم َش َن ُآن َق ْوم َع َلى أَالَّ لل ُش َه َدا َء ب ْال ِق ْس ِط َوالَ َق َّو ِام َ ْ َ ي ِ َّ ِ ِ ِ ٍ َت ْع ِد ُلوا ْاع ِد ُلوا ُه َو أَ ْق َر ُب ِل َّلت ْق َوى) المائدة (.(8 له‌گه‌ڵ دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسالمییدا ئه‌و بنه‌ما قورئانیانه به‌كردار جێبه‌جێكراون له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێبێت) ،له‌مباره‌وه په‌یماننامه‌ی (سه‌حیفه) له نێوان موسڵمانان‌و جوله‌كه‌كانی مه‌دینه‌دا دیارترین نموونه‌ی زیندووی پێكه‌وه‌ژیانی موسڵمانان‌و شوێنكه‌وتوانی ئاینێكی تره ،كه سه‌رجه‌م بڕگهوبهندهكانی جه‌خت له فره‌یی ئایینیی و یه‌كسانی الیه‌نه جیاوازه‌كان ده‌كاته‌وه له ماف‌و ئه‌ركه‌كاندا ،له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی یه‌كتر له چوارچێوه‌ی دهوڵهتۆكهیهكدا(.(6 به‌هه‌مانشێوه كاتێك له ساڵی هاتنی وه‌فده‌كاندا، وه‌فدی مه‌سیحیه‌كانی نه‌جران دێنه مه‌دینه، پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێبێت) رێزی زۆریان لێدهنێتو ده‌رگای مزگه‌وتیان بۆ وااڵدهكات تا نوێژی جه‌ژنی فه‌سحی تیا ئه‌نجامبده‌ن ،دواتریش په‌یماننامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستێت كه مافه‌كانی یه‌كسانی‌و ئازادی دینداری‌و هاواڵتیبوونی تیادا دهسهبهردهكرێت(.(7 ده‌یان نموونه‌ی زیندووی تر هه‌یه له‌و په‌یماننامه‌و رێكه‌وتنانه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسالم (دروودی خوای لێبێت) له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕانو شوێنكه‌وته‌ی ئایینه جیاوازه‌كاندا ،كه سه‌رجه‌میان ته‌ئكید له به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی لێبورده‌یی،
ئاشتیی ،پێكه‌وه‌ژیان‌و هاریكاری نێوان الیه‌نه جیاوازه‌كان ده‌كه‌نه‌وه(.(8 كه‌واته هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر وا هه‌ستبكه‌ین په‌یوه‌ندی موسڵمان به ناموسڵمانه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی و رقلێبوون و ره‌تكردنه‌وه بنیاتنراوه، نه‌خێر ئیسالم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناموسڵماندا ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای میهره‌بانیی ،دادپهروهریو لێبورده‌یی ،پیغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت)له مه‌دینه‌دا رێزی جوله‌كه‌و مه‌سیحیه‌كانی ده‌گرت، سه‌ردانی بهسااڵچوانو نه‌خۆشه‌كانیانی ده‌كرد، كڕین‌و فرۆشتنی لهگهڵدهكردن ،داوهتو بهخشینیانی قبوڵدهكرد ،هه‌روه‌ك عائیشه ده‌یگێڕێته‌وه: پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت) هه‌ندێك خواردنی له جوله‌كه‌یه‌ك كڕی ،قهڵغانهكهی به بارمته ال دانا تا نرخه‌كه‌ی ده‌داتێ( .)9له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا :پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێبێت) وه‌فاتیكرد قهڵغانهكهی به بارمته الی جوله‌كه‌یه‌ك بوو له‌بری سی هۆقه جۆ(.(10 باشه خۆ له‌ناو موسڵماناندا ئه‌و كات ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك عوسمانی كوڕی عهففانو عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی عه‌وف هه‌بوو ،ده‌یانتوانی به ئاسانی نرخی سی هۆقه جۆ دابینبكه‌ن ،به‌اڵم پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت) به‌و كاره‌ی مه‌به‌ستی زۆر گه‌وره‌تری هه‌بوو. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و ناموسڵمانانه‌ی په‌یمانیان پارێزراوبن، موسڵماناندا له‌ناو پێدراوه پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێبێت)فه‌رموویه‌تی: ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه هه‌ركه‌س سته‌م له پهیمانپێدراوێك بكات ،یان مافی پێشێلبكات ،یان له سه‌روو توانای خۆی ئه‌ركێكی پێبسپرێت، یان به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆی شتێكی لێوه‌ربگرێت، له رۆژی دواییدا من له به‌رامبه‌ر ئهوكهسهدا ده‌وه‌ستمه‌وه(.(11
95
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
96
له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا هاتووه :جارێكیان جه‌نازه‌یه‌ك تێپه‌ڕی ،پیغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێبێت) له‌به‌ریدا هه‌ستا ،وتیان :ئه‌وه جه‌نازه‌ی جوله‌كه‌یه‌ك بوو ،فه‌رمووی :ئایا مرۆڤ نییه(.(12 ئیسالم راشكاوانه بانگه‌شه‌ی كاراكردنی بنه‌مای برایه‌تی مرۆڤایهتییو پاراستنی ده‌كات ،مرۆڤه‌كان به جیاوازی بیروبۆچونو زمان‌و ئایینیانه‌وه، په‌یوه‌ندی مرۆڤبوون كۆیانده‌كاته‌وه ،ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندیه له به‌رچاو نه‌گیرێت ،به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاشتی‌و ئاشتهواییو ئه‌مان به‌رقه‌رار نابێت ،به‌ڵكو جیهان دابه‌شده‌بێت بۆ چه‌ندین به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌ڕه‌نگێز ،ئه‌وكاتیش شه‌ڕو توندوتیژیو ستهمو چه‌وسانه‌وه باڵده‌كێشێت به‌سه‌ر گرۆی مرۆڤایه‌تیدا. لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه بنه‌ماكانی دادگه‌ریی ،ئازادیی ،یه‌كسانیی ،پێكه‌وه‌ژیان، نه‌هێشتنی ستهمو گهندهڵیو ناعه‌داله‌تی له گرنگترین ئه‌و بنه‌مایانه‌ن كه ئیسالم به جددی كاری له‌سه‌ر كردوون ،به جۆرێك له پێناو چه‌سپاندنیاندا هیچ رێگریه‌ك نییه له قبوڵكردنی هاریكاری‌و هاوپه‌یمانێتی له‌هه‌ر كهسو الیهنێكهوه بێت به جیاوازی بیروباوه‌ڕو ئایدیایانه‌وه. پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت) زۆر به گرنگیه‌وه ئاماژه به هاوپه‌یمانیه‌كی سه‌رده‌می پێش ئیسالم ده‌دات (حلفالفضول)كه له ماڵی عهبدواڵی كوڕی جودعان به‌ستراوه بۆ هاریكاری ستهملێكراوانو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان له سته‌مكاران ،كه ئه‌ویش ئاماده‌ی بووه ،به راشكاوانه ئیسالمیشدا له‌سه‌رده‌می ده‌فه‌رموێت:ئه‌گه‌ر بانگبكرێم بۆ هاوپه‌یمانێتی له‌وجۆره ئاماده‌ی ده‌بم(.(13 هه‌روه‌ها له عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیبه‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه ،كاتێك پرسیاری لێكراوه :كامیان چاكتره؟ حاكمێكی موسڵمانی سته‌مكار یان
هه‌ڵه‌یه ئه هر وا هه‌ستبكه‌ین په‌یوه‌ندی موس ا به ناموس انه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتی ی و رق ێبوو و ره‌تكردنه‌وه بنیاتنراوه. حاكمێكی كافری دادپه‌روه‌ر؟ فه‌رموویه‌تی: حاكمێكی كافری دادپه‌روه‌ر ،چونكه كوفره‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی ،به‌اڵم دادپه‌روه‌ریه‌كه‌ی بۆ ئێمه‌یه(.(14 شێخی ئیسالم ئیبن ته‌یمیه‌ش پشتگیری ئه‌م رایه‌ی كردووه‌و وتویه‌تی :وتراوه كه خوا ده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌ر راگیر ده‌كات هه‌رچه‌نده بێباوه‌ڕیش بێت، به‌اڵم ده‌وڵه‌تی سته‌مكار راگیر ناكات هه‌رچه‌نده موسڵمانیش بێت ،ده‌گوترێت :دنیا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌ده‌چێت دهبێتوكاروبارهكانی كوفر‌و دادپه‌روه‌ریدا ،به‌اڵم له‌گه‌ڵ ستهموئیسالمدا به‌رده‌وامی نابێت(.(15 له‌دوای وه‌فاتی پیغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت) خه‌لیفه‌كانی راشدینو هاوهاڵن هه‌وڵیاندا به‌جوانترین شێوه‌و له‌روانگه‌ی قورئان‌و سوننه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فرهییو جیاوازیه ئایینی‌و هزریهكاندا بكه‌ن. هه‌ربۆیه په‌یماننامه‌ی ناسراو به (العهدة العمرية) كه له نێوان خه‌لیفه‌ی دووه‌می راشدینو مه‌سیحیه‌كانی ئیلیا (قودس)دا به‌سترا ،به یه‌كێك له گرنگترین دۆكیومێنته مێژووییه‌كان داده‌نرێت له به‌یاساییكردنی ئازادی ئایینداریو مافی هه‌ڵبژاردنی ئاییندا ،هه‌روه‌ك له ده‌قی په‌یماننامه‌كه‌دا هاتووه :به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان ،ئه‌مه ئه‌و په‌یمانه‌یه به‌نده‌ی خوا عومه‌ر ئه‌میری موسڵمانان ده‌یدات به خه‌ڵكی
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ئیلیا ،ئه‌مانیان ده‌داتێ كه خۆیان‌و ماڵوسامانو كه‌نیسه‌و خاچه‌كانیان پارێزراو بن ....كه‌س له نێو كه‌نیسه‌كانیاندا نیشته‌جێ نه‌كرێت ،كه‌نیسه‌كانیان نه‌ڕوخێنرێت و له رووبه‌ریان كه‌منه‌كرێته‌وه، زۆریان لێنه‌كرێت وازبهێنن له ئایینیان ،كه‌س زیانیان پێنه‌گه‌یه‌نێت(.(16 ههرلهساتهوهختی په‌یمان نووسینه‌كه‌دا خه‌لیفه ده‌چێته نێو كه‌نیسه‌ی (قیامه)وكاتی نوێژی عه‌سر ده‌بێت ،هه‌ندێك له مه‌سیحیه‌كان داوای لێده‌كه‌ن له كه‌نیسه‌كه‌دا نوێژبكات ،به‌اڵم خه‌لیفه داواكه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه ،وه‌كو رێزگرتنێك له تایبه‌تمه‌ندی شوێنه‌كه لهالیهك ،له‌الیه‌كی تره‌وه دووربینیهك بۆ داهاتووی كه‌نیسه‌كه ،نه‌وه‌ك موسڵمانان به‌بیانووی ئه‌وه‌ی خه‌لیفه نوێژی تیاكردووه ،داگیری بكهنو بیكه‌نه مزگه‌وت(.(17 هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه جارێك ئافره‌تێكی مه‌سیحی دێته الی خه‌لیفه عومه‌ر ،شكات له والی میسر ده‌كات ،كه خانوه‌كه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆی خستۆته سه‌ر مزگه‌وت ،خه‌لیفه‌ش پرسیار له والی ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و كاره ،والی هه‌واڵی ده‌داتێ كه موسڵمانان ژماره‌یان زیادیكردووه و مزگه‌وته‌كه‌ش بچووكه ،ماڵی ئه‌و ئافره‌ته‌ش دراوسێی مزگه‌وته‌كه‌یه ،زۆر زیاترله نرخی خانوه‌كه‌ی پاره‌یان داوه‌تێ ،به‌اڵم رازینه‌بووه ،بۆیه ناچاربوون خانوه‌كه‌ی بڕووخێنن‌و بیخه‌نه سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌و نرخه‌كه‌شیان به زیاده‌وه له به‌یتولمال بۆداناوه ،لێره‌دا ده‌بێت هه‌ڵوێستی خه‌لیفه چی بێت؟ خێرا فه‌رمانده‌دات ئه‌و زیاده‌یه‌ی خراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وته‌كه بڕووخێنرێتو خانووی ئافره‌ته‌كه وه‌ك خۆی دروستبكرێته‌وه(.(18 لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بڵێین :بنه‌مای ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ئیسالم دروستیده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانیدا بریتییه له ره‌چاوكردنی ههقو
جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری و به‌هێزكردنی برایه‌تی مرۆڤایه‌تی ،ئیسالم دانیناوه به پلورالیزمی ئایینی‌دا وه‌كو سوننه‌تێكی گه‌ردوونی و حه‌قیقه‌تێكی فیتری و به‌خششێكی خوایی ،بۆ جێبهجێكردنو كاراكردنی بنه‌مای جێنشینایه‌تی مرۆڤ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی و كێبڕكێ له سه‌ر چاكه‌و چاكسازی و به‌رژه‌وه‌ندییه بااڵكان ،هاوكات ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت به شێوازێكی شیاو‌و گونجاو میتۆدی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ل واقعی فره‌یی و جیاوازیه‌كاندا داڕشتووه. مێژوویش شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات كه جیهانی ئیسالمیی به درێژایی كات و زه‌مینه فراوانه‌كه‌ی تیكهڵهیهك بووه له زمان ،ره‌گه‌ز ،ئایین ،مه‌زهه‌ب و بیرووبۆچوونی جۆراوجۆر ،سه‌رجه‌میان به‌شداربوون له دروستكردنی شارستانیه‌تی ئیسالمیی و بره‌وپێدانی زانست ،هونه‌ر ،سیستم و ده‌زگا بهڕێوهبهریهكاندا. زۆربه‌ی كار‌و پله‌وپایه و لێپرسراویهتهكان له ده‌وڵه‌تی ئیسالمی‌دا ده‌درایه كه‌سی شیاو‌و لێهاتوو ،بێگوێدان به بیروبۆچوون و رێبازی، مێژوو ناوی زۆرێك له‌و مهسیحیو جووله‌كه‌و سابیئانهی تۆماركردووه ،به پله‌ی وه‌زیر، راوێژكار ،كۆكه‌ره‌وه‌ی باج ،به‌ڕێوه‌به‌ری دیوان، پزیشك ،وه‌رگێڕو نووسه‌ر له سه‌رده‌می ئومهویو عهباسیو فاتیمی و عوسمانیه‌كاندا (.(19 رۆژههاڵتناسی سویسری ئاده‌م مهتز ده‌ڵێت: له ته‌شریعی ئیسالمی‌دا ده‌رگای كاروباره‌كان به‌رووی ئه‌هلی زیممه‌دا دانه‌خراوه ،به‌ڵكو پێیان چه‌سپیو بووه له زۆربه‌ی ئه‌و هونه‌رو پیشه‌سازیانه‌ی كه قازانج‌و داهاتی زۆری لێده‌كه‌وته‌وه ،ئه‌وان زهڕنگهرو بازرگانی گه‌وره‌و خاوه‌ن زهویوزارو پزیشكبوون ،به‌جۆرێك خۆیان سازكردبوو ،زۆرینه‌ی زهڕنگهرهكانی
97
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
98
واڵتی شام جووله‌كه بوون ،زۆربه‌ی پزیشك‌و نووسه‌ری دیوانه‌كان مه‌سیحی بوون ،گه‌وره‌ی مه‌سیحیه‌كان له به‌غداد پزیشكی خه‌لیفه بوو، چه‌ندین گه‌وره پیاوی جووله‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدا بوو(.(20 له شوێنێكی تردا ده‌ڵێت :حكومه‌تی ئیسالمیی خۆی هه‌ڵنه‌ده‌قورتاند لهبۆنهویاده ئایینیه‌كانی ئه‌هلی زیممه‌دا ،به‌ڵكو هه‌ندێك له خه‌لیفه‌كان به‌شداری بۆنه ئایینیه‌كانیان دهكردو فهرمانیاندهكرد به پارێزگاریكردنیان ،له‌حاڵه‌تی بارانبڕانیشدا حكومه‌ت فهرمانیدهكرد شانبه‌شانی موسڵمانان، مه‌سیحیه‌كانیش كه‌ژاوه‌ی خۆیان هه‌بێت و ئوسقوف له پێشیانهوهبێت ،جووله‌كه‌كانیش له گه‌ڵ بوقبهدهستهكانیان له ریزی تایبه‌ت بهخۆیاندابن(.(21 به هه‌مانشێوه خه‌لیفه مه‌ئمونی عه‌بباسی چه‌ندین كۆڕ‌و ئه‌ڵقه‌ی زانستی هه‌بوو ،زۆربه‌ی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له ئایین ،مه‌زهه‌ب و فه‌لسفه جیاوازه‌كاندا به‌شدارده‌بوون تێیدا ،مهئمون پێیده‌گوتن :به ئاره‌زووی خۆتان گفتوگۆی زانستی بكهنو خۆتان به‌دوور بگرن له ورووژاندنی گرفتی تائیفی‌و برینداركردنی هه‌ستی ئایینیی یه‌كتر(.(22 له كۆتایی ئه‌م وێستهگهیهدا ده‌ڵێم :موسڵمانان له ئه‌مڕۆدا زۆر پێویستیان به زیندووراگرتن و تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لتووره پڕ له ئازادیی، خۆشه‌ویستیی ،برایه‌تیی‌و مرۆڤدۆستیه‌یه ،زه‌روره له واقعدا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ن ،تا بیسه‌لمێنن كه ئیسالم ئایینی خۆشه‌ویستیی ،ئاشتیی ،لێبووردن، پێكه‌وه‌ژیان‌و قبوڵكردنی جیاوازیه‌كانه ،پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(دروودی خوای لێبێت)نێردراوه به ره‌حمه‌ت بۆ گرۆی مرۆڤایه‌تی ،نه‌ك ره‌حمه‌ت بێت بۆ موسڵمانان به ته‌نها.
تێڕوانینی ئی م بۆ ره‌هه‌ندی تیۆریی پ ورالیزمی ئایینیی
زۆرینه‌ی ئایینه‌كانی جیهان به ئاسمانی‌و زه‌مینیه‌وه ،هه‌ركامیان بگریت له الی خۆیه‌وه پێیوایه خۆی له‌سه‌ر هه‌قه‌و به ته‌نها شوێنكه‌وتوانی ده‌گه‌ن به پاداشت‌و سهرفرازیو رزگاربوون، هاوكات به‌رامبه‌ره‌كانی ناڕاست‌و الدهرو ئایینی شێواون. ئه‌م بۆچوونه ره‌ها و حه‌تمیه ،له‌الیه‌نی دنیاییه‌وه له‌وانه‌یه له‌زۆر كۆمه‌ڵگه‌و ژینگه جیاوازه‌كاندا رۆڵێكی ئه‌رێیی بگێڕێت له رێكخستنی خودی‌و دواتریش جێگیركردنی سیستمی كۆمه‌اڵیه‌تیدا ،به‌اڵم له هه‌مان كاتدا باوه‌ڕبوون به ره‌وایه‌تیی رههاو به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی سهرفرازیو رزگاربوون له ئایینێكی دیاریكراوداو داخستنی سه‌رجه‌م ده‌رگاگانی حه‌قیقه‌ت ،سهرفرازیو وه‌رگرتنی پاداشت به‌ڕووی ئه‌وانی تردا ،گومانی تێدانییه سه‌رده‌كێشێت بۆ شه‌ڕو توندوتیژی و پێكدادان له نێوان الیه‌نه جیاوازه‌كاندا ،به تایبه‌تی له‌و ژینگه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی فره ئایینی تیایاندا بااڵده‌سته. فه‌یله‌سوفی الهووتیی ئینگلیزی (جۆن هیك) پێیوایه له‌سه‌دا نه‌وه‌دونۆی حاڵه‌ته‌كانی باوه‌ڕو ئایینداری ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه په‌یوه‌ستبوونی مرۆڤ به‌و ئایینه‌ی كه به‌تاكه رێگه‌ی حهقیقهتو سه‌رفرازی ده‌زانێت ،هه‌ڵقواڵوی كاتوشوێنی لهدایكبوونو پێگه‌یشتنیه‌تی ،ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره ده‌ورووژێنێت كه چۆن ده‌بێت رزگاربوون‌و پاداشتی خوایی گرێ‌دراو بێت به رێكه‌وتی له‌دایكبوونی كاتیوشوێنی؟ چۆن ده‌بێت ئه‌و رزگاربوونه په‌یوه‌ست بێت به كۆمه‌ڵه فاكته‌رێكه‌وه كه مرۆڤ ده‌سه‌اڵتی نییه له هێنانهكایهیاندا؟ ئایا ئه‌مه له‌گه‌ڵ دادی خواییدا ده‌گونجێت؟(.(23 لێره‌دا (جۆن هیك) بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
به پلورالیزمی ئایینیی ده‌خاته‌ڕوو ،داواده‌كات به گۆڕینی ئاڕاسته‌ی سه‌نته‌ربوونی ئایین بۆ سه‌نته‌ربوونی خودا ،ئه‌و پێیوایه :رهوایهتیو رزگاربوون‌و گه‌یشتن به پاداشتی خوایی له ئاینێكدا بهرتهسكنهكراوهتهوه ،به‌ڵكو سه‌رجه‌م ئایینه‌كان هاوبه‌شن تێیدا ،یاخود به ده‌ربڕینێكی ترحهقیقهت له كۆمه‌ڵێك به‌ش پێكدێت ،هه‌ربه‌شێك له‌و به‌شانه له ئاینێكدا خۆیده‌بینێته‌وه ،ئایینه‌كان هه‌موویان رووكه‌شی جیاوازی یه‌ك حه‌قیقه‌تن(.(24 ئه‌م بیرۆكه‌ی (جۆن هیك) خستوویه‌تیه روو ،ره‌گوریشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ندێك له په‌یامه‌كانی (إخوان الصفا)و ده‌ربڕینی هه‌ندێك له سۆفی‌و عارفه موسڵمانه‌كانی وه‌ك ئیبن عه‌ره‌بی، جهاللهدینی رۆمی ،ئیبن فاریزو چه‌ندانی تر، هاوكات بیریاری ئێرانی عه‌بدولكه‌ریم سروشیش، بیرۆكه‌ی ناوبراوی الپهسهندهو هه‌وڵیداوه له كتێبه‌كه‌ی (الصراطات المستقيمة)دا بیچه‌سپێنێت. جۆن هیكو الیهنگرانی پێیانوایه ره‌نگدانه‌وه‌ی بیرۆكه‌و بۆچوونه‌كه‌یان له‌واقعدا ده‌بێته تاكه رێگه‌یه‌ك بۆ به‌هێزكردن‌و گه‌شه‌كردنی ئایین‌و هزری ئایینی ،له‌به‌رامبه‌ر ته‌وژمه بێدینیهكاندا لهالیهكو بااڵدهستی كه‌لتووری لێبوورده‌یی، خۆشهویستییو نه‌هێشتنی ملمالنێی توندی نێوان ئایینه‌كان له‌الیه‌كی تره‌وه.
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
وه‌فدی مه‌سی یه‌كانی نه را دێنه مه‌دینه ،پێ همبهر درودی خوای لێبێ رێزی ز ریا لێده‌نێ و ده‌ر ای مز هوتیا بۆ وااڵدهكا تا نوێ ی هژنی فه‌س ی تیا ئه‌ن امبده
به‌اڵم سروشتی ئایینه‌كان لهالیهك ،واقعی مرۆڤایه‌تی له‌الیه‌كی تره‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌نجامه ده‌سه‌لمێنێت ،چونكه بیرۆكه‌ی ناوبراو ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زۆرێك له‌و بنه‌ما جێگیرانه‌ی ئایینه جیاوازه‌كانی له‌سه‌ر بنیاتنراوه و الیهنگرانیان به‌توندی ده‌ستیان پێوه‌گرتووه. پلۆرالیزمی ئایینیی به‌و شێوه‌ی جۆن هیك خستوویه‌تیه‌ڕوو له كۆتاییدا هیچیه‌تی حهقو حه‌قیقه‌ت ده‌دات به‌ده‌سته‌وه ،ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ الوازبوونی هه‌ستی ئایینیی‌و بێهێزكردنی جێگیری ده‌روونی الی ئاینداران ،دواتریش خوڵقاندنی ژینگه‌یه‌كی پڕ له راڕایی ،قه‌له‌ق، بێئومێدی‌و گومان ،كه دوور نییه كاردانه‌وه‌ی خراپ‌و نه‌رێیی لێبكه‌وێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی تاكو كۆمه‌ڵ(.(25 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئایینی ئیسالم كۆتا ئایینی ئاسمانییه‌و موحه‌ممه‌دیش كۆتا په‌یامبه‌ری خوایه نێردراوه بۆ گرۆی مرۆڤایه‌تی ،ده‌بینین له دیدی ئه‌م ئایینه بۆ پلورالیزم بهگشتییو پلورالیزمی ئایینیی به تایبه‌تی ،زۆرتر جه‌خت له ناوهندێتییو سه‌نته‌ربوونی مرۆڤ كراوه‌ته‌وه وه‌ك له ره‌وایه‌تیی، ئه‌و ئایهتوفهرموودانهی پێشتر ئاماژه‌مان پێدان ده‌رخه‌ری ئه‌م راستییه‌ن. گومانی تێدا نییه ئایینی ئیسالم وه‌ك ئایینێكی خوایی‌و راست‌و ره‌وا بانگه‌شه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌كات بۆ هاتنه ناوی‌و باوه‌ڕهێنان به بنه‌ماكانی، به‌اڵم له هه‌مانكاتدا كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی خۆشه‌ویستیی ،لێبوورده‌یی ،برایه‌تیی مرۆڤایهتییو دروستكردنی ژینگه‌ی له‌بارو گونجاو بۆ پێكه‌وه‌ژیانی الیه‌نه جیاوازه‌كان‌و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیه ئایینییه‌كانیان. هه‌ربۆیه له‌زۆر جێگه‌دا قورئانی پیرۆز كه دێته سه‌ر باسی پاداشت‌و سزا‌و ئه‌نجامی كاروكرده‌وه‌و
99
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
بۆچوونه‌كان ،بڕیاری یهكالكهرهوه هه‌ڵده‌گرێت بۆ رۆژی دوایی ،خوای گه‌وره دهفهرموێتَ ( :و َق َال ِت ال‌ن َصا َرى َع َلى َش ْي ٍء َو َق َال ِت َّ ْال َي ُهو ُد َل ْي َس ِت َّ ال‌ن َصا َرى َل ْي َس ِت ْال َي ُهو ُد ين َال َي ْع َل ُم َ اب َك َذ ِل َك َق َال َّال ِذ َ َع َلى َش ْي ٍء َو ُه ْم َي ْت ُل َ ون ْال ِك َت َ ون ِم ْث َل َق ْوهل ْم َف َُّ الل َ ْ ي ُك ُم َب ْي َن ُه ْم َي ْو َم ْال ِق َي َام ِة ِف َ يه يما َك ُانوا ِف ِ ِِ ون) البقرة (ِ (.)113ل ُك هّل َج َع ْل َنا ِم ُ َْ ي َت ِل ُف َ نك ْم ِش ْر َع ًة َو ِم ْن َه ً اجا ٍ الل َ َ َو َل ْو َشا َء َُّ اح َد ًة َو َل ِكن ِّل َي ْب ُل َو ُك ْم ِيف َما َآت ُاك ْم ل َع َل ُك ْم أُ َّم ًة َو ِ َف ْاس َتب ُقوا ْ َ ُ با ُك ُ مجي ًعا َف ُي َن ِّب ُئ ُكم ِ َ نت ْم اخل ْ َري ِ ات إِ َىل َّ ِ ِ الل َم ْر ِج ُعك ْم َ ِ ْ َ ُ َ َ يه تت ِلفون) المائدة (.)48واته :ده‌مه‌قاڵه‌ی زۆر ِف ِ
مه‌كه‌ن له‌سه‌ر جیاوازی له شهریعهتهكاندا ،به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ن ئه‌و فرهییو جۆرایه‌تیه له شهریعهتهكاندا بكه‌نه سه‌رچاوه‌ی هاریكاری یهكترو پێكه‌وه‌ژیان‌و كێبڕكێ له‌سه‌ر چاكه ،چونكه هه‌مووتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆالی خودا ،هه‌ر ئه‌ویش حهقیقهتو ئه‌نجامی جیاوازیهكانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت (.(26 له‌چه‌ندین ئایه‌تی تردا ئه‌م واتایه به‌دیده‌كرێت، ين َآم ُنوا َو َّال ِذ َ بۆ نموونه( :إِ َّن َّال ِذ َ الص ِاب ِئ َ ين َها ُدوا َو َّ ي ال‌ن َصا َرى َو ْ َ ُ ين أَ ْش َر ُكوا إ َّن ََّ َو َّ وس َو َّال ِذ َ ال َ الل َي ْف ِص ُل َب ْي َن ُه ْم َي ْو َم ِ يد) احلج (َ (.)17وإن َجا َد ُل َ ْال ِق َي َام ِة إ َّن ََّ الل َع َلى ُك ِّل َش ْي ٍء َش ِه ٌ وك ِ ِ ونَُّ ، َف ُقل َُّ با َت ْع َم ُل َ الل َ ْ الل أَ ْع َل ُم ِ َ ي ُك ُم َب ْي َن ُك ْم َي ْو َم ْال ِق َي َام ِة ِف َ يما ِ ْ َ ُ ُك ُ َ َ ْ يه تت ِلفون) الحج (.(69 – 68 نتم ِف ِ
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
100
له‌الیه‌كی تره‌وه قورئانی پیرۆز قبوڵنه‌كردنی حهقو ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌چه‌ندین شێواز‌و له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست باسكردووه ،هه‌یه حه‌ق ده‌ناسێت، به‌اڵم به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دنیاییه‌وه ئینكاری ده‌كات ،هه‌یه به‌هۆی سهرسهختیوكهللهڕهقیو خۆبه‌زلزانینه‌وه ره‌تیده‌كاته‌وه ،هه‌یه به‌هۆی نه‌زانینیه‌وه ،هه‌یشه به‌هۆی چاولێكه‌ری ده‌وروبه‌رو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌وه ،یاخود په‌یوه‌ستبوونی ته‌واوی به ئایین‌و هزرێكی تره‌وه ناتوانێت بگه‌ڕێت به شوێن حه‌قیقه‌تدا. هه‌ربۆیه هه‌ندێك له زانایان پێیانوایه ئه‌و كافرو بێباوه‌ڕه‌ی كه شایانی تۆڵه‌ی خوایی و سزای
قورئانی پیر ز به ئاشكرا بان هشهی فره‌یی ،پێكهوهژیا و رێز رتنی بیروبۆچوونه وبۆچوونه یاوازهكا ده‌كا . هه‌تا هه‌تاییه ئه‌وكه‌سه‌یه كه به شێوازێكی راست‌و دروست‌و بێ هیچ گرێ‌و قۆرتێك بانگی حه‌قی پێگه‌یشتبێت ،بنه‌ماكانی ئیسالمیی بۆ روونكرابێته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ردا به‌مه‌به‌ست‌و به هۆی عینادیو وهرینهگرێتو خۆبه‌زلزانینه‌وه سهرسهختیو ره‌تیبكاته‌وه ،به‌اڵم ئه‌وكه‌سه‌ی بانگی ئیسالمیی پێنه‌گه‌یشتبێت ،یاخود به ناته‌واوی پێیگه‌یشتبێت، یان ئه‌و كه‌سه‌ی پێیوابێت ئه‌و بیر‌و رێباز‌و هزره‌ی له‌سه‌ریه‌تی ئه‌وه تاكه رێگه‌ی حه‌قه ،به‌هۆی چاولێكه‌ری ده‌وروبه‌رو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌وه ،یان ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌رده‌م له لێكۆڵینه‌وه‌و كۆششدایه بۆ گه‌یشتن بهحهقو ئایینی حه‌ق ،به‌اڵم پێیناگاتو له‌كاتی ههوڵدانهكهیدا ده‌مرێت، هه‌موو ئه‌مانه‌و هاوشێوه‌كانیان بیانوویان هه‌یه‌و شایانی سزای خوایی نین. له گرنگترینی ئه‌و زانایانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونه‌ن ،له پێشینه‌كان :عوبهیدواڵی كوڕی حه‌سه‌نی عه‌نبه‌ری ،جاحیز ،سومامه‌ی كوڕی ئهشرهس له موعته‌زیله ،سه‌دره‌دینی شیرازیو ئیمامی غه‌زالی ،هاوكات ئه‌م بۆچوونه دراوه‌ته پاڵ داودی زاهیری پێشه‌وای مه‌زهه‌بی زاهیری ،له زانایانی سه‌رده‌میش هه‌ركام له مه‌حمود شه‌لتوت (شێخی پێشووتری ئه‌زهه‌ر) ،شێخ عهبدولموتهعال سه‌عیدی ،شێخ موحه‌ممه‌دی غه‌زالی ،زۆربه‌ی زانایانی شیعه‌ی وه‌ك ته‌باته‌بائی ،خومه‌ینی و چه‌ندانی تر بۆچوونی ناوبراویان په‌سه‌ند كردووه ) .)27شێخ شه‌لتوت ده‌ڵێت :هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
نه‌بێت به بوونی خودا‌و تاكو ته‌نهایی‌و بێگه‌ردیی له لێكچوون‌و هاوشێوهییو ئاوێته‌بوون‌و ئه‌و شتانه‌ی له ئاییندا به زه‌روره‌ت ناسراون ،ئه‌و كه‌سه موسڵمان نییه‌و حوكمی موسڵمانانی به‌سه‌ردا ناسه‌پێنرێت،ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌م شتانه نه‌بوو الی خواش كافرو بێباوه‌ڕه‌و بهههتایی له دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه ،به‌ڵكو واتای ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه له دنیادا ئه‌حكامه دینیه‌كانی ئیسالمیی به‌سه‌ردا ناچه‌سپێنرێت ،سه‌باره‌ت به كافربوونیشی الی خوا ،ئه‌مه به‌نده به‌وه‌وه كه ده‌بێت ئینكاریو بێباوهڕیهكهی له دوای ئه‌وه بێت، كه به‌شێوازێكی دروست ئایینی پێگهیشتبێتو له ناخی خۆیدا هه‌ست به راستێتی بكات ،به‌اڵم به‌هۆی عینادیو خۆبه‌زلزانینه‌وه ره‌تیده‌كاته‌وه ،یان به‌هۆی ته‌ماعی گه‌یشتن به سامانێك ،یان پله‌یه‌كی دنیایی، یان ترسان لهلۆمهكردن ،به‌اڵم ئه‌گه‌ر بیروباوه‌ڕی ئیسالمیی پێنه‌گه‌یشتبێت ،یان پێیگه‌یشتبێت به شێوازێكی شێواو‌و نادروست ،ئه‌ویش كه‌سێكی به‌تواناو خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌و تێڕوانین نه‌بێت، یاخود خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌و تێڕوانین بێت ،به‌اڵم نه‌گه‌یشتبێته قهناعهتو به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی گه‌یشتن به دینی حه‌قدا بێت‌و له‌كاتی ههوڵدانهكهیدا بمرێت، ئه‌مانه الی خوا كافرو بێباوه‌ڕ نین ،به‌جۆرێك كه شایانی سزای هه‌تا هه‌تایی بن (.(28 به هه‌مانشێوه شێخ محه‌ممه‌د غه‌زالی پێیوایه كه‌سی بێباوه‌ڕ كه شیاوی سزای خوایی بێت ئه‌و كه‌سه‌یه كه حه‌قیقه‌تی ئیسالمی وه‌ك خۆی خرابێته بهردهمو له ناخیدا هه‌ست به راستێتی بكات ،به‌اڵم له‌بری باوه‌ڕهێنان ،ئه‌و دێت به ویستی خۆی ره‌تیده‌كاته‌وه‌و باوه‌ڕی پێناهێنێت ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توانای قبوڵكردنی هه‌یه ،به‌اڵم ئه‌وانه‌ی حه‌قیقه‌تی ئیسالمیان پێنه‌گه‌یشتووه به دروستی‌و راست‌و ره‌وانی ،به‌ڵكو به‌پێی شوێن‌و دابونه‌ریتی بۆماوه‌یی
خۆیان ئایین‌و رێباز‌و میتۆدێكیان هه‌یه له‌سه‌ری ده‌ڕۆن ،ئه‌مانه بێباوه‌ڕ نین‌و له حوكمی نهزاندان ).(29 له كۆتایی ئه‌م وێستگه‌یه‌شدا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه زۆرینه‌ی شوێنكه‌وتوانی ئایینه‌كانی وه‌ك مه‌سیحی ،بوزی ،هندۆسی ،تاویو ئه‌وانی تر به یه‌قینی باوه‌ڕیان به راستی‌و دروستی ئایینه‌كه‌ی خۆیان ههیهوپهیوهستن به بنه‌ماكانیه‌وه ،ئه‌مه‌ش به‌هۆی چاولێكه‌ری ده‌وروبه‌رو دابونه‌ریتی بۆماوهییانهوه ،زۆرینه‌ی ئه‌مانه یان هیچ له ئیسالم نازانن ،یان ئه‌گه‌ر لهمالوال ،یان له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه شتێكیان له‌سه‌ر ئیسالم به‌رگوێ كه‌وتبێت ،هیچ بۆیان گرنگ نه‌بووه به‌دواداچوونی بۆبكهنو لێی بكۆڵنه‌وه ،به‌هۆی ئه‌و یه‌قینه‌ی الیان دروستبووه ،یان له‌وانه‌یه ئیسالمو موسڵمانیان وه‌ك هێزێكی مه‌ترسیدارو تۆقێنه‌ر خرابێته به‌رچاوو ،نموونه‌ی به‌رزی ئیسالمیان له بن الدن ،به‌غدادی ،قاعیده‌و داعشدا بینیبێته‌وه، له‌مه‌شدا تاوان‌و لێپرسراویه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی موسڵمانان به‌هۆی كهمتهرخهمییانو دابه‌شبوونیان بۆ چه‌ندین گروپ‌و دووچاربوونیان به چه‌ندین گرفتی ناوخۆییه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و ناموسڵمانانه به هۆی ئه‌و بیانوانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا لهالیهكو به پشتبه‌ستن به دادی خوایی‌و به‌زه‌یی فراوانی له‌الیه‌كی تره‌وه، ده‌كه‌ونه به‌ر لێبوردنی خوایی‌و دووچاری سزای هه‌تایی نابن ،ئه‌و ده‌قه شهرعیانهشی هه‌ڕه‌شه لهكافرو بێباوه‌ڕان ده‌كه‌ن به سزای ههتاییو مانه‌وه‌یان له دۆزه‌خدا ،تایبه‌تن به‌وكه‌سانه‌ی كه حه‌قیقه‌تی ئیسالمیان پێگه‌یشتووه وه‌ك خۆی‌و به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ساغبۆته‌وه ،به‌اڵم به‌هۆی عینادیو سه‌رسه‌ختیان ،یان به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دنیاییه‌وه رهتیدهكهنهوهو باوه‌ڕناهێنن.
101
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
102
س رچاو و پ ڕاوێز -1بڕوانە :البعلبكي ،منري و رمزي منري :الورد احلديث، قاموس إنكليزي -عربي ،دار العلم للماليي ،بريوت ،د.ط، ،2008ص .884 -2بڕوانە :اليوسف ،عبدالل أمحد :شرعية االختالف، دراسة تأصيلية منهجية للرأي االخر يف الفكر اإلسالمي ،دار اهلادي ،بريوت ،ط ،2004 ،2ص .138 -3بڕوانە :قانصو ،وجيه :التعددية الدينية يف فلسفة جون هيك ،الرتكزات العرفية والالهوتية ،الدار العربية للعلوم-ناشرون ،بريوت ،ط ،2007 ،1ص.12 -4بڕوانە :عمارة ،حممد :اإلسالم والتعددية ،االختالف والتنوع يف إطار الوحدة ،سلسلة :هذا هو اإلسالم (، ،)10 القاهرة ،مكتبة الشروق الدولية ،ط ،2008 ،1ص .26البنا، مجال :التعددية يف جمتمع إسالمي ،دار الفكر اإلسالمي، القاهرة ،د.ط ،د .ت ،ص .12 -5بڕوانە :القرطيب :الامع الحكام القرا‌ن ،تقيق :عبد الل بن عبد احملسن الرتكي واخرون ،مؤسسة الرسالة ،بريوت، ط.114/10 ،2006 ،1 -6بڕوانە :العمري ،أكرم ضياء :السرية النبوية الصحيحة، مكتبة العلوم واحلكم ،الدينة النورة ،ط ،1994 ،6ص .282 محيد الل ،حممد :جمموعة الوثائق السياسية للعهد النبوي واخلالفة الراشدة ،دار النفائس ،بريوت ،ط ،1985 ،5ص.59 -7بڕوانە :محيد الل ،حممد :الصدر السابق ،ص .175 عمارة ،حممد :احرتام القدسات ،سلسلة :هذا هو اإلسالم(،)3 مكتبة الشروق الدولية ،القاهرة ،ط ،2005 ،1ص .11 -8بڕوانە :محيد الل ،حممد :الصدر السابق ،ص ..332 -66 الطعين ،عبد العظيم إبراهيم :مباديو التعايش السلمي يف اإلسالم ،منهجا وسرية ،دار الفتح لإلعالم العربي ،القاهرة، ط ،1996 ،1ص.46 -9أخرجه البخاري يف صحيحه ( )2068ومسلم يف صحيحه (.)1603 -10أخرجه الرتمذي يف سننه ( )1214وابن ماجه يف سننه ( )2439والنسائي يف الكربي( )6247وقال الرتمذي :هذا حديث حسن صحيح. -11أخرجه أبو داود يف سننه ( )3052والبيهقي يف السنن الكربي( )18731وأورده االلباني يف سلسلة االحاديث الصحيحة (.)445 -12أخرجه البخاري يف صحيحه (.)1312 -13أخرجه البيهقي يف السنن الكربي ( ).13080وحنوه أمحد
يف السند( )1676 ،1655وقال حمقق السند شعيب االرنؤوط: إسناده صحيح. -14هەندێک لە توێژەران ئەم وتەیان داوەتە پاڵ زاناى شیعە ئیبن تاوس ،بڕوانە :حممد ،ييي :فهم الدين والواقع ،نسخة ألكرتونية بصيغة PDFص.100 -15ابن تيمية :جمموعة الفتاوي ،اعتين بها وخرج أحاديثها :عامر الزار وأنور الباز ،دار الوفا‌و ،النصورة ،ط،3 .84/28 ،2005 -16الطربي :تأريخ الرسل واللوك ،تقيق :حممد أبو الفضل إبراهيم ،دار العارف ،القاهرة ،ط ،2د.ت.609/3 ،محيد الل ،حممد :الصدر السابق ،ص .488 -17بڕوانە :السباعي ،مصطفي :من روائع حضارتنا ،دار السالم ،القاهرة ،ط ،1998 ،1ص .65عمارة ،حممد :احرتام القدسات ،الصدر السابق ،ص .12 -18بڕوانە :السباعي ،مصطفي :الصدر السابق ،ص .66 -19بڕوانە :السباعي ،مصطفي :الصدر السابق ،ص .67 -20متز ،ا‌دم :احلضارة اإلسالمية يف القرن الرابع اهلجري، ترمجة :حممد عبد اهلادي أبو ريده ،دار الكتاب العربي، بريوت ،ط ،5د.ت.86/1 ، -21هەمان سەرچاوەى پێشوو .87/1 -22بڕوانە :السباعي ،مصطفي :الصدر السابق ،ص .69 -23بڕوانە :قانصو ،وجيه :الصدر السابق ،ص .49 -24هەمان سەرچاوەى پێشوو ،ل.12 -25بڕوانە :حب الل ،حيدر :الصدر السابق ،ص .48 -26بڕوانە :رضا ،حممد رشيد :تفسري القرا‌ن احلكيم ،دار النار ،مصر ،ط.420/6 ،1367 ،2 -27بڕوانە :الغزالي ،أبو حامد :فيصل التفرقة بي اإلسالم والزندقة ،تقيق :حكة مصطفي ،دار النشر الغربية، الدار البيضاو ،1983 ،ص .38عياض ،القاضي أبو الفضل :الشفا بتعريف حقوق الصطفي ،تقيق :عبد السالم حممد أمي، دار الكتب العلمية ،بريوت ،ط .169/2 ،2006 ،3شلتوت ،حممود: اإلسالم عقيدة وشريعة ،دار الشروق ،القاهرة ،ط ،2001 ،18ص .19الغزالي ،حممد :مع الل ،دراسات يف الدعوة والدعاة ،شركة نهضة مصر ،القاهرة ،ط ،2005 ،6ص .56البنا ،مجال :الصدر السابق ،ص .30صليل ،مهدي :التعددية الدينية ،قراوة يف العين ،حماضرات الشيخ حسن الصفار ،القطيف ،الملكة العربية السعودية ،ط ،2015 ،1ص .30 -28شلتوت ،حممود :الصدر السابق ،ص .19 -29بڕوانە :الغزالي ،حممد :مع الل ،دراسات يف الدعوة والدعاة ،الصدر السابق ،ص .56
مه‌س ود م هم هد
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ماری هتناسیی كوردانه‌ی
خا ل
له په‌ڕتوكی بۆ ئه‌میری ه‌سه‌ن و‌ر له‌هه‌ر كوێیه بێ بوخاری عهبدواڵی قه‌سر
له‌دایكبووی 1990شاری هه‌ولێر قوتابی ماسته‌ره له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی. خاوه‌نی دوو په‌رتوكی وه‌رگێڕدراوه.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
103
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
104
له هاوینی ساڵی 1977مامۆستا مه‌سعود محه‌ممه‌د نامه‌یه‌كی پێده‌گات له‌الیه‌ن فێرخوازێكی گه‌نجی كورد به‌ناوی (ئه‌میر) ،كه ئه‌وسا له ئه‌مه‌ریكا ده‌خوێنێت .له‌و نامه‌یه‌دا،ئه‌میر هه‌ندێ سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ هێندێك بیروسهرنجی مه‌سعود محه‌ممه‌د ده‌رده‌بڕێت كه كاتی خۆی له به‌رگی سێیه‌می (حاجی قادری كۆیی) باڵویكردونهتهوه .گله‌یی و ڕهخنهكانیئهمیر له‌دوتوێی بیری ماركسیزم و چینایه‌تی و تیۆریزه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌خولێنه‌وه .مه‌سعود محه‌ممه‌د دوای ئه‌وه‌ی نامه‌كه ده‌خوێنێته‌وه ،به درێژیی، وه‌اڵمێكی پڕ له شه‌ن و كهویی بۆ ده‌نوسێت و له ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لعێراق) باڵوی ده‌كاته‌وه ،تا به‌ده‌ستی ئه‌میر بگات و خوێنه‌رانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ش لێی به‌هره‌مه‌ند ببن ،ئیدی ئه‌وه ده‌بێته كتێبێك و دواتریش باڵودهبێـتهوه. من له‌م نووسینه كورته‌دا له‌باره‌ی ناواخنی كتێبه‌كه نادوێم ،وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له بنه‌چه‌وه باسی چی ده‌كات، به‌ڵكو دێم سه‌رنج له گۆشه‌یه‌كی تێكسته‌كه‌ی مامۆستا ده‌ده‌م ،ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی دنیابینی و ماریفهتناسییهكهی (ئیپستمۆلۆژیا) كهبهالمهوه سه‌رنجڕاكێش و ناوازه‌یه. به‌وپێیه‌ی كه مه‌سعود محه‌ممه‌د مرۆڤێكی دنیاگهڕاوی خاوه‌نئه‌زموون بووه ،له چه‌ندین زمانیش شاره‌زا بووه ،به بیری فره‌و هه‌مه‌چه‌شن هزرمه‌ند بووه .له نووسینه‌كانیدا هه‌میشه میتۆدێكی زانیارستانیی و (مهوسوعیی) به‌كارهێناوه .له‌نێو یه‌ك تێكست و یه‌ك باس‌دا خۆی له قه‌ره‌ی چه‌ندین باسوخواسی لێكجیا داوه .ئه‌م په‌ڕتوكه بریتییه له خوێندنه‌وه‌یه‌كی هزریی قوڵئامێز بۆ تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌سیاسه‌ت ،مێژوو ،هونه‌ر ،ئه‌ده‌ب ،ئابووریی و ئایین ،تێكڕای ئه‌م الیه‌نانه‌ی له بۆته‌یه‌كدا تواندۆته‌وه و شیكردونهتهوهو ڕاڤه‌ی كردوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆركی هیچكام له‌م الیه‌نانه‌ی
نووسه‌ر پێیوایه نا ون ێ ئه‌زموونی وتیارێكی ئه‌ڵ ا به‌سه‌ر تراكتۆره‌كه‌یه‌وه به‌سه‌ر پا وبێ و ده‌ستاڕی وتیارێكی كورد دا ب هپێنرێ . به ته‌نها به‌سه‌ردا زاڵ بێت .ئه‌وه‌ی كه بۆمن به بایه‌خه ،ئه‌وه‌یه كه میتۆدی نووسینی ئه‌م تێكسته میتۆدێكی ته‌واو جیاوازه له‌وه‌ی كه نووسه‌ر و توێژه‌رانی كورد خوویان پێوه‌گرتووه ،ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆیش ،چونكه ئه‌م تێكسته له‌سه‌ر میتۆدی فره پسپۆڕیی ( )interdiscipnarliyنووسراوه، ئه‌م میتۆده ئێستا له دنیای ئه‌كادیمی مۆدێرن زۆر به‌كاردێت و یه‌كێكه له نوێترین ڕێگاكانی توێژینه‌وه و به‌دواداچوون. میتۆدی فره پسپۆڕیی به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه قسه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌یدانێكی ئه‌كادیمی دیاریكراو بكات به مۆركی شیكردنه‌وه‌ی .بۆنموونه كاتێك باسی دیارده‌ی (خۆكوژی) ده‌كات ،نایه‌ت ته‌نها له‌الیه‌نی ده‌روونناسی ،یان كۆمه‌ڵناسی له‌باره‌یه‌وه بدوێت. به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌ك له شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونیانه و كۆمه‌ڵناسییانه و كولتورییانه ،ئایینیی ،سیاسیی، ئابووریی و مێژویی و ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌بییش بۆ ئه‌م دیارده‌یه ده‌كات ،ماهیه‌تی كێشه‌كه له گۆشه‌نیگای هه‌موو ئه‌م كایه ئه‌كادیمییانه نماینده ده‌كات ،به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆركی بوارێكی دیاریكراوی ئه‌كادیمی پێوه بنه‌خشێنێت .ئه‌م میتۆده هاوچه‌رخه ،سنوره نهریتگهراكانی پێشووتر له دنیای ئه‌كادیمیدا ده‌پچڕێنێت ،ده‌رگایه‌كی زۆر فراوان له‌به‌رده‌م توێژه‌ردا ئاوه‌اڵ ده‌كات.
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
به‌م ئاوهاڵیی هزر و پێنوسه‌وه ،مه‌سعود محه‌ممه‌د ئه‌م نامه‌یه بۆ ئه‌میر ده‌نوسێت .تێیدا ڕه‌خنه له تیۆره زانستییه ڕۆژئاواییه‌كان ده‌گرێت. ده‌یهه‌وێت پێمان بڵێت كه «زانستییبوون»ی ئه‌م تیۆرانه هه‌میشه جێگه‌ی مشتومڕو گومانه و ده‌بێت بخرێته ژێر هێمای پرسیاره‌وه! ڕه‌خنه له رۆشنهزرو بیریار و نووسه‌رانی كورد ده‌گرێت كه ئاوا به سێنایی خۆیان و خوێنه‌رانیان ته‌سلیم به‌و تیۆره «زانستییانه« ده‌كه‌ن .به درێژایی نووسینه‌كه‌ی په‌نجه ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كهمهێنیی و كورتهێنییانهی كه تیۆره ڕۆژئاواییه‌كان هه‌یانه ده‌رهه‌ق به كێشه خۆماڵییه‌كانی ئێمه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد ،به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئابووریی و سیاسییه‌وه. ده‌یه‌وێت خوێنه‌ری كورد هێنده كاڵفام نه‌بێت كه هه‌ر زوو ته‌سلیم ببێت به‌و قالب و هێڵه كێشراوانهی كه رۆشنبیرانی بیانی له تێزهكانیاندا دایانڕشتوه، ئه‌كادیمیسته‌كانی ئێره‌ش الساییان ده‌كه‌نه‌وه ،بۆیه ده‌ڵێت« :میلله‌تی زه‌لیلی وه‌ك كوردیش هیچی به‌به‌ره‌وه نییه الیهق بێت بخرێته به‌ر حوكمی ئه‌و نه‌زه‌رییه و بۆچوونانه‌ی له میلله‌تی به‌هێز و پێز ههڵدێنجرێن» (ال .(13 به‌الی نووسه‌ره‌وه ،تیۆره‌كانی واڵتانی تر بۆیه بۆ كورد پڕاوپێست نین و ڕه‌نگه كێشه‌دار بن ،چونكه ساكارانه بڵێین هی كورد نین و بۆ كورد هاورده‌كراون ،هی خه‌ڵك و خاك و خوێی ترن ،ژینگه و بارودۆخ و هۆكاری دروستبوون و گهاڵڵهبوونیان جیاوازه .خۆی ده‌ڵێت« :ئه‌م بۆچوونه ته‌نها له‌حاڵێكدا ڕاستی ده‌كرد كه هه‌موو جیهان بریتی بوایه له یه‌ك ده‌وڵه‌ت و یه‌ك میلله‌ت. هه‌ر جیهان بكه به دوو ده‌وڵه‌ت بۆچوونه‌كه ده‌بێته خه‌یاڵی»(ال .(14 تێڕوانینی ماریفهتناسانهی مه‌سعود محه‌ممه‌د له‌و ڕوانگه‌یه‌وه دێت كه مرۆڤه‌كان لێكجیاوازن،
وه‌ك مادده سروشتییه‌كان نین كه له‌هه‌ر شوێنێكی دنیا بن هه‌مان ڕه‌گه‌ز و پێكهاته‌و بوون بن. بۆنموونه ،وه‌ك خۆی له الپه‌ڕه ()23دا باسی لێوه ده‌كات ،ئاو له هه‌ر كوێیه‌كی دنیا بێت ،له ژاپۆن یان نه‌رویج یان عێراق ،هه‌ر له H2Oپێكهاتووه‌و ناگۆڕێت .به‌اڵم مرۆڤی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌ك یان كۆرییهك یان هیندێك..هتد ،ته‌واو جیاوازن له‌ڕووی كه‌لتوور ،زمان ،بیر ،ئایین،نه‌ریت ،مێژوو و شێوه‌ی بیركردنه‌وه و ژیانیان .بۆیه ناگونجێت تیۆرێكی فه‌ڕه‌نسی یان ئه‌ڵمانی له كوردستاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌گونجێت پیاده و پێڕه‌ویی بكرێت ،یان ئه‌سڵه‌ن شیاندن بكرێت ،چونكه هه‌مو تیۆره‌یه‌ك له ئه‌نجامی بارودۆخ و ملمالنێی واقیعیانه‌ی ژینگه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه دروست بووه ،تۆ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و تیۆره كۆپی بكه‌یت و بته‌وێ له واڵتێكی دیكه په‌یستی بكه‌یته‌وه ،كارێكی ناقۆاڵ ده‌بێت ،چونكه هۆكار و زه‌مینه‌ڕه‌خساندن و ژێرخانه فیكریی و كۆمهاڵیهتیی و كه‌لتووری و سیاسییه‌كانی ئه‌و واڵته وه‌ك ئه‌ویتریان نییه. بۆیه‌ش زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه تیۆره ئه‌وروپاییه‌كان له‌باره‌ی (فیۆداڵیزم) و (ملمالنێی چینایه‌تی) ناشێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ن و ڕاڤه ده‌كرێن له كوردستاندا جێبه‌جێ بكرێن، یان ڕاڤه‌ی دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌یان پێ بكرێت .به‌الی ئه‌وه‌وه ،ڕۆشنبیری كورد چه‌ندین ساڵه ئه‌و هه‌ڵه‌یه دوباره ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌یانهه‌وێت ئاریشه‌ی ئه‌ده‌بی ڕۆژئاوایی ،یان كێشه و ئاریشه‌ی ئابووری واڵتێكی رۆژئاوایی ،یان تێزێكی سیاسیی رۆژئاوایی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بكه‌ن به پێوه‌ر بۆ تێگه‌یشتنه ئه‌ده‌بیی ،ئابووریی و سیاسییه‌كانی كورد .نموونه به‌وه دێنێته‌وه كه ژیانی جوتیارێكی كورد له‌گه‌ڵ جوتیارێكی فه‌ڕه‌نگ یان ئه‌ڵمان یان هیند لێكجیاوازه ،بیركردنه‌وه‌یان،
105
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
106
هه‌ڵسوكه‌وت و سیسته‌می ئایینی و كه‌لتووری و ژێرخانی كۆمه‌اڵیه‌تییان لێكجیاوازه ،ته‌نانه‌ت مێژووی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌كانیان جیایه ،بۆیه ناگونجێت ئه‌زموونی جوتیارێكی ئه‌ڵمان به‌سه‌ر تراكتۆره‌كه‌یه‌وه به‌سه‌ر پاچ وبێڵ و ده‌ستاڕی جوتیارێكی كورد دا بسه‌پێنرێت (ال 51و 69و62 و زیاتریش) .پێمان ده‌ڵێت گه‌رچی به‌پێی تیۆری (ملمالنێی چینه‌كان) و (فیود‌اڵیزم)ی نووسه‌رانی رۆژئاوا بێت جوتیارێكی شاری (مۆنیخ) ده‌بێت هه‌مان ده‌رد و ده‌رمانی هه‌بێت به به‌راورد به جوتیارێكی ده‌شتی (هه‌ریر)ی كوردستان ،به‌اڵم به سه‌رنجدان لێیان ،له هه‌موو شتێكیاندا :له بارودۆخ، ده‌رامه‌ت ،مێژووی كێشه‌یان ،ئایین ،نان و ئاو، ئه‌ده‌ب وهونه‌ر و دانس و شاییان لێك جیاوازن. وه‌ك ده‌ڵێت ،ڕه‌نگه جوتیاری ئه‌ڵمان هه‌ر بێزیشی نه‌یه‌ت له‌گه‌ڵ ئاغای كوردیدا تۆقه بكات (ال .(20 الی ئه‌و ده‌بێت دووباره به چاویلكه‌یه‌كی كوردانه‌وه سه‌یری كێشه‌و ئاریشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وه‌ك خۆی بكرێـته‌وه و له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌وه تیۆریزه‌ی ئاریشه‌كان بكرێت ،نه‌ك بیر و تیۆری زانستی ده‌ره‌وه هاورده بكرێنه ناوه‌وه ،چونكه الی مه‌سعود محه‌ممه‌د ئه‌و تیۆره زانستییانه كه «به‌عاده‌ت هانایان ده‌برێته به‌ر ئیفالسیان كردوه تا ئه‌وڕاده‌یه‌ی ناتوانن به هیچ جۆرێك نه ژوورخان نه ژێرخانی كوردهواری ڕوون بكه‌نه‌وه« (ال .)17پێیوایه كه واقیع ده‌بێته هۆی داڕشتن و نووسین و به‌رهه‌مهێنانی په‌ڕتوك و قسه‌ی بیرمه‌ندان ،بۆیه نابێت بۆ گۆڕینی واقیع قسه‌ی ئه‌و بیرمه‌ند و نووسه‌رانه بكه‌ینه‌وه به پارسه‌نگ ،چونكه له‌كۆتاییدا هه‌ر واقیع و جوڵه‌ی به‌رده‌وامی واقیع له‌خودی خۆیدا ده‌بێته‌وه پارسه‌نگ و ڕینومایمان ده‌كات چی بكه‌ین و چلۆن ڕاڤه‌ی شته‌كان بكه‌ین ،واقیع ده‌گۆرێت و
قسه‌ی كتێبان ناگۆڕێن ،به‌اڵم وه‌ك (بێرناردشۆ)ش وتویه‌تی و ئه‌و قسه‌كه‌ی نهقڵكردوه»:خه‌ڵق به‌وه ڕاهاتووه له كتێبانه‌وه سه‌یری ئه‌و شتانه بكات كه له‌به‌ر ده‌ست و ده‌میدان» (ال .)17بۆیه مه‌سعود محه‌ممه‌د ناچێته‌وه بۆ نێو تیۆری كتێبه‌كان تا بزانێ مامه‌ڵه‌ی نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند چۆنه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئایینی و كه‌لتوورییه‌ی كه له‌نێوانیاندا هه‌یه چۆن داڕێژراوه. ئه‌وه‌ی سه‌رنجیشم دابێت له كتێبه‌كه‌ی دا، ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه نموونه به جێپه‌نجه‌ی ئاشكرای سیستمی ئابووریی و كۆمهاڵیهتیی ئیسالم ده‌كات له‌نێو بزاڤی مێژوویی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ،هه‌وڵیش ده‌دات هه‌بوونی ئایین له‌گه‌ڵ زانست و تیۆره مه‌عریفیه‌كان پێكه‌وه گرێبدات ،بۆیه ئه‌و هه‌میشه به‌دووری ده‌زانێت كه ئه‌و ته‌فسیره دوور له ئایین ،یان دژه ئایینیانه‌ی ،كه ئه‌كادیمیسته‌كانی كورد له‌ده‌ره‌وه هاورده‌ی ده‌كه‌ن بگونجێن له‌گه‌ڵ ژێرخان و ژوورخانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ،چونكه وه‌ك ئه‌ویش باسیكردوه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاینداره ،ژوورخان و ژێرخانی ئایین له‌نێو ڕێسا و دیارده و بیر‌و هزره كۆمهاڵیهتیی و كه‌لتووریه‌كانی كورددا حاشاهه‌ڵنه‌گره (بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕوانه الپه‌ڕه‌كانی 30و 31و 52و 55 و و 56و .(99 له الپه‌ڕه ( )23دا پتر پێههاڵدهچێت له شیكردنه‌وه‌ی گۆشه‌نیگای ماریفهتناسیهكهی خۆیدا ،پێیوایه كه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر ئاریشه‌یه‌كی مرۆیی ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر (مرۆڤبوون)ی مرۆڤ بكه‌ینه‌وه ،دووباره ئه‌وه بیری خۆمان بهێنینه‌وه كه ئێمه قسه له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌كه‌ین نه‌ك ئاژه‌ڵ ،یان شت ،یان هه‌ر هه‌بوویه‌كی دی .مرۆڤیش هه‌میشه خاوه‌نی (هۆش)ه ،ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕاڤه‌ی مێژوو و دیارده‌ی كۆمه‌اڵیه‌تیش هه‌ر بۆ (هۆش و خود)
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ده‌كات ،بۆیه نابێت و نالوێت بهچاویلكهی (شت) ه‌وه له (مرۆڤ) بڕوانین و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. هۆشی مرۆڤیش به‌رده‌وام په‌یوه‌سته به مێژووی سیاسیی و كه‌لتووریی و كۆمه‌اڵیه‌تییه‌وه ،كه‌واته هۆشی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ته‌واو جیاوازه ،له‌به‌رئه‌وه هاورده‌كردنی هه‌ر تیۆرێكی زانستیی ده‌ره‌كییش الی ئه‌و كێشه‌داره ،چونكه به چاویلكه‌ی (شت)بینییه‌وه له مرۆڤ ده‌نواڕێت و، حیساب بۆ ئاڵۆزیی پێكهاته‌ی مێژوویی (هۆش)ی مرۆڤ ناكات (ال .)23ته‌نانه‌ت دواتر كه دێته سه‌ر ئه‌ده‌بیش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه ،پێیوایه كه ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندیی و گه‌شه‌ی شارستانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه ،بۆیه ناگونجێت تێكستێكی دیاریكراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه به‌هیچ كلۆجێك ببێته ڕاڤه‌ی تیۆره‌یی و ماریفی بۆ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ،به‌جۆرێكی دیكه بڵێم، الی ئه‌و ناگونجێت تێكستێكی ئه‌ده‌بیی ئینگلیزی یان هۆڵه‌ندی كه باسی زوڵمی كرێكاران ده‌كات ببێته ده‌نگی كرێكارانی كورد .هه‌ڵبه‌ت ته‌نها مه‌سه‌له كرێكار و جوتیاریش نییه ،هه‌ر چین و به‌شێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و هه‌ر ئاریشه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌مان ڕاڤه ده‌گرێته‌وه (ال 54و .(55 مه‌سعود محه‌ممه‌د مه‌له‌یه‌كی دژه ڕه‌وت ده‌كات له هه‌مبه‌ر گه‌شه‌ی ته‌كنه‌لۆژیی و ئامێرسازییدا .به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
مه‌س ود م هم هد هه‌وڵده‌دا هه‌بوونی ئایین له ه زان و تیۆره مه‌عری یه‌كا پێكه‌وه رێبدا .
دنیای مۆدێرن ،ئه‌و پێیوایه كه گه‌شه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا له داهێنه‌رایه‌تی و وه‌ستایی ده‌ستی مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه ،مرۆڤی خووگرتو به ده‌ست و سروشت و سادهئامێریی زیاتر له كارجوانییهوه نزێكه ،بۆنموونه له الپه‌ڕه ( 60و )61دا ده‌نوسێت: «هه‌ر بۆیه‌شه فه‌الح و سه‌پان و جوتیاری ته‌قلیدی له به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵدا پتر به‌رهه‌مهێنی ڕاسته‌وخۆن له‌و فه‌الح و جوتیار و سهپانهی مه‌كینه به‌كارده‌هێنن ،كرێكارێكیش كه به‌هێزی ماسولكه‌كانی قوڕ خۆش ده‌كات ،سه‌دجاران خاڵقتره له‌و كرێكاره‌ی كه به شه‌و نۆبه‌ت له فابریقه‌ی كه‌رپووچی فه‌ننی ده‌كێشێت» .بێگومان ئه‌م دنیابینییه سروشتویستی و سروشتدۆستییهی مامۆستا مه‌سعود محهممهدو سووربونی له دیتنی (داهێنان) له ده‌ستی مرۆڤدا نه‌ك له‌و ئامێره‌ی كه مرۆڤ به‌رهه‌میهێناوه ،ڕه‌هه‌ندێكی فه‌لسه‌فییانه‌ی هه‌یه ،به‌وه‌ی كه مرۆڤ به گه‌ڕانه‌وه بۆ هۆش و بازوو و له‌شی خۆی باشتر ده‌توانێت مرۆڤبوونی خۆی نماینده بكات و بسه‌لمێنێت ،به نزێك بوونی له سروشت باشتر ده‌توانێ ببێته ئه‌و مرۆڤه‌ی كه ده‌بێت ببێت ،تا مرۆڤ له سروشت و پێكهاته‌كانی سروشتی (دایك) دوور بكه‌وێته‌وه ،زیاتر له مرۆڤێتی خۆی دوور ده‌كه‌وێته‌وه .گه‌لێك بیرمه‌ندی جیهانیی وه‌ك (نیچه) و (ئه‌رستۆ) و (عومه‌ری خه‌ییام) و (واڵت ویتمان) ئه‌م باسه‌یان زووتر توێژیوه‌ته‌وه. مه‌سعود محه‌ممه‌د جگه له‌وه‌ی كه به‌زمانێكی ئه‌ده‌بییانه‌ی به‌رز و كوردییه‌كی پاراوه‌وه ئارایشتی بیرۆكه‌كانی خۆی له‌م په‌رتوكه‌دا كردوه ،كه خۆم زۆر وشه‌ی كوردی لێوه فێر بووم ،له هه‌مانكاتدا به‌شێكی باشی پهرتوكهكهشی ته‌رخانكردوه بۆ پێناسه‌ی خودی (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر) و ،ڕاڤه‌كردنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ده‌ب و هونه‌ر چی به نه‌ته‌وه ده‌به‌خشن .الی ئه‌و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر زۆر به‌بایه‌خن،
107
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
108
كاكڵه‌ی مرۆڤبونن ،چونكه له جه‌وهه‌ری ده‌روون و هه‌ست و خولیاكانی خودی مرۆڤه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن. بۆیه‌ش وه‌ك له الپه‌ڕه 87و 88دا باسی لێوی ده‌كات ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ئاوێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی مێژوو و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و كۆمهاڵیهتیی مرۆڤه‌كانه ،ده‌رخه‌ری مه‌عنه‌وییاتی مرۆڤه .بۆیه‌ش الی ئه‌و ئه‌گه‌رچی دیوی ماددی مرۆڤ ده‌توانرێت خه‌فه و په‌چه بكرێت ،به‌اڵم هه‌رگیز مه‌عنه‌وییاتی مرۆڤ و هه‌سته ئه‌ده‌بییه‌كانی له‌به‌ین نابردرێن، چونكه له ناخ و ده‌روونییه‌وه دێنه‌ده‌ر .شێعرێكی باوكیشی -مه‌الی گه‌وره -له‌نێو كتێبه‌كه‌دا به نموونه ده‌هێنێته‌وه كه كاتی خۆی وه‌ك سۆزێك بۆ كوردستان گوتویه‌تی: بستێكی له خاك و عه‌ردی كوردی نایده‌م به مه‌رقه‌دی سوهره‌وه‌ردی
له‌كۆتاییدا و پوخته‌ی مه‌به‌س مه‌سعود محه‌ممه‌د سێ خاڵی گه‌وهه‌ریی به هه‌ڵه‌ی هه‌ر تیۆرێك داده‌نێت له‌وه‌ی كه له شوێنێكه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه به‌بێ ڕاڤه‌ی دوور مه‌ودا و قوڵئامێز ،له‌و سێ خاڵه‌وه ماریفهتناسیی هه‌ر تیۆرێك ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه :یه‌كه‌م ،كاتێك ئه‌و تیۆره هێنده قوڵ و به‌رین نه‌بێت كه هه‌موو واقیعه‌كه بگرێته خۆی .دووه‌م :ده‌گونجێت هه‌ر تیۆرێك هه‌ڵه‌ی تێدا هه‌بێت و بارگاوی كرابێت به مه‌به‌ستێكی دیاریكراوی ئایدۆلۆژی .سێیه‌م :ده‌گونجێت له ورده بابه‌ت و خاڵهچكۆلهكاندا ئه‌و تیۆره هه‌موو شته‌كان پێكه‌وه نهلكێنێت و نا هاوسه‌نگیی و بۆشایی تێدا هه‌بێت ،بۆیه ڕه‌نگه له‌بری ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه گه‌شه پێ بدات «هه‌ناسه‌ی كۆمه‌ڵ ببڕێت» (ال.(51
سه‌رچاوه
-1محه‌ممه‌د ،مه‌سعود .بۆ ئه‌میری حه‌سەن پور له هه‌ر كوێیه‌ك بێت. ده‌زگای چاپ و باڵوكردنه‌وه‌ی ئاراس ،چاپی دووه‌م .2010 Wikipedia\ interdisciplinary -2
عه‌قیده له فیكر
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ئازادكردنی
خا ل
فاز قه‌ره‌دا ی
له‌دایكبووی ،1962به‌كالۆریۆس له ئه‌ندازیاری شارستانیی ) )15كتێب و چه‌ند نامیلكه‌ی چاپكراوی هه‌یه له بواره‌كانی مێژووی دێرینی كوردستان ،فیكر ،ره‌خنه و ئه‌ده‌ب. دەیان وتار و لێکۆڵینەوەى باڵوکراوەى هەیە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
109
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ده‌توانین ئه‌مه ناو بنێین (پرۆژه‌یه‌كی فیكری)، پرۆژه‌یه‌ك بۆ ناسینی بواری هه‌ر یه‌كێك له (عه‌قیده) و (فیكر) بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌تی عه‌قیده و باوه‌ڕ و دین له فیكر و ئیجتهادی به‌شه‌ری بسه‌نینه‌وه ،ئه‌و فیكر و ئیجتهاده كه ده‌مامكی (عه‌قیده)ی له‌خۆی نابوو و خۆی وه‌كو ئایین و ئیمان پیشان دابوو، ببووه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی (تا ئێستاش هۆیه‌كه) بۆ ناكۆكییه‌كی گه‌وره‌ی نێوان موسڵمانان ،ناكۆكییه‌ك گه‌یشته ڕاده‌ی تهبدیعكردن و ته‌كفیركردن و شه‌ڕی مه‌زهه‌بی .ئه‌م بابه‌ته كورته‌یه‌كی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه كه بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر بهعهقیدهكردنی فیكر په‌روه‌رده بوو جێگه‌ی قبووڵیان نییه.
راستكردنه‌وه‌ی هه‌وڵێكی پێ هوانهكراو
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
110
ئه‌وه‌ی تا ئێستا باوه و زۆرتر باسده‌كرێت ئازادكردنی فیكره له باوه‌ڕ ،یان له ئایین به گشتیی، ئه‌و كه‌سانه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه حه‌زیان به ڕزگاربوونه له هه‌یمه‌نه‌تی ئایین به‌سه‌ر فیكر. به‌اڵم ئه‌وه‌ی ده‌یخه‌نه ڕوو جۆرێكی پێچه‌وانه‌ی ڕزگاركردنه :ڕزگاركردنی باوه‌ڕه له هه‌یمه‌نه‌تی فیكر كه خۆی وه‌كو فیكر پیشان نادات ،به‌ڵكو وه‌كو ئایین ،به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتریش :ڕزگاركردنی ئایین و عه‌قیده و باوه‌ڕ له بۆچوونه به‌شه‌رییه‌كان، یاخود فیكر ،كه تێكه‌ڵیان بوون .ته‌رحێكی له‌م جۆره ئه‌گه‌ر له‌ناومان باڵوبێتهوه ڕێگه‌یه‌كی گرنگ ده‌بێت بۆ كه‌م تا زۆر ڕزگاربوون له ده‌مارگیری و ناكۆكیی مه‌زهه‌بی و داخستنی ده‌رگای زۆری ته‌بدیع و ته‌كفیر كه له‌كۆتاییه‌كانی سه‌رده‌می خیالفهی ڕاشیدهوه ئوممه‌ت پێی گیرۆده بووه.
ئه‌و كاته‌ی فیكر تێكه به باوه‌ڕ بوو
باوه‌ڕ و عه‌قیده چاره‌نووسی مرۆڤ له ئاخیره‌ت ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن ،مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی واش به‌شێوه‌یه‌كی نامهسئووالنه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
كراوه .ئه‌و مامه‌ڵه‌یه بریتی بووه له پڕكردنی باوه‌ڕ و عه‌قیده به چه‌ند باوه‌ڕێك كه به‌شێك نین لێیان و زانینی ئه‌و باوه‌ڕه زیادكراوانه به به‌شێك له‌و باوه‌ڕه و له‌و عه‌قیده‌یه له‌كاتێك ئه‌وانه تهفسیركردنن و فیكری مرۆڤن كه سیفه‌تی (ئیلزام) یان نییه ،واته مرۆڤ ناچار نییه باوه‌ڕیان پێبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمان یان باوه‌ڕدار بێت. زاراوه‌ی عه‌قیده زاراوه‌یه‌كی نوێیه و له قورئان نییه .قورئان باسی ئیمان ده‌كات ،ئه‌و ئیمانه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ی له قورئان ڕوون كراوه‌ته‌وه و جێگه‌ی ناكۆكی نییه بریتییه له باوه‌ڕهێنانی به خودا ،مهالئیكهت ،پێغه‌مبه‌ران ،كتێبه‌كان و رۆژی دوایی .له‌وه‌ش به‌دواوه هه‌ر باوه‌ڕێك یان كردارێك په‌یوه‌ست كرابێت به باوه‌ڕه‌وه جێگه‌ی ناكۆكییه له‌ڕووی تهفسیركردنییهوه. كاره‌ساته‌كه‌ش ئه‌و كاته ڕووی دا كه ورده‌كاریی تر بۆ باوه‌ڕ زیادكرا ،ئه‌و وردهكارییهش تێگه‌یشتنی به‌شه‌ری بوو ،بۆ نموونه تهفسیرێكی دیاریكراو بۆ ئایه‌تێك ،ته‌صحیح و تهزعیفكردنی فه‌رمووده‌یه‌ك ،وه‌رگرتنی فه‌رمووده‌یه‌ك و وه‌النانی فه‌رمووده‌یه‌كی تر ،یان هه‌وڵدان بۆ رێكخستنی له‌نێوان فه‌رمووده ناكۆكه‌كان ...تاد. ئه‌م تێگه‌یشتنه بهشهرییهش كرایه عه‌قیده‌یه‌ك له ڕێگه‌یه‌وه كه‌سی موخالیف به‌الی كه‌مه‌وه ته‌بدیع بكرێت ،ئه‌گه‌ر بیدعه‌كه‌ی به سووك یان قورس بزانرێت ،به‌الی زۆریشه‌وه ته‌كفیر بكرێت تا ده‌گاته حهاڵڵكردنی خوێن و ماڵی ئه‌و كه‌سه. ئه‌مه‌ی به‌سه‌ر ئیسالم هات ،پێشتر به‌سه‌ر ئاینی مه‌سیحی هاتبوو ،واته پڕكردنی ئیمانی مه‌سیحیی ساده به ورده‌كاریی زۆر و بیروبۆچوونی الهووتیی ئاڵۆز و ته‌كفیر و ته‌بدیعی تاقمه‌كان بۆ یه‌كتر .سه‌ره‌تا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌هێزی ئیسالم ئه‌وه بوو ئایینێكی ساده بوو له‌ڕووی ئیمانه‌وه،
خا ل
ناوه‌ند یری له نێوا خودا و مر
ن وونهیه له‌سه‌ر فیكری تێكه به عه‌قیده
به‌پاڵ نموونه‌كه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی بۆ عه‌قیده زیادكراون و كراونه‌ته به‌شێك لێی، نموونه‌ی قه‌ده‌ر دوورودرێژتر له‌وه وه‌رده‌گرین. قورئان باسی باوه‌ڕهێنان به قه‌ده‌ر وه‌ك پایه‌یه‌كی باوه‌ڕ ناكات ،به‌اڵم فه‌رمووده باسی ده‌كات، ئه‌ویش فه‌رمووده‌یه‌كه به صه‌حیح ناوبراوه و به فه‌رمووده‌ی جبریل ناسراوه ،به‌اڵم هه‌مان ئه‌و فه‌رمووده‌یه و هه‌مان ئه‌و به‌سه‌رهاته كه په‌یوه‌سته به فه‌رمووده‌كه (هاتنی جبریل به‌شێوه‌ی مرۆڤێك بۆ الی پێغه‌مبه‌ر له‌و كاته‌ی له‌ناو خه‌ڵكه‌كه دانیشتبوو ،پرسیاركردنی ده‌رباره‌ی ئیمان و ئیسالم بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك فێری دینه‌كه‌یان بكات) به دوو شێوه‌ی سه‌ره‌كی هاتووه كه یه‌كێكیان باوه‌ڕهێنان به قه‌ده‌ر وه‌ك پایه‌یه‌كی ئیمان باس ده‌كات ،شێوه‌كه‌ی تر باسی ناكات .ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و باسه‌ی قه‌ده‌ر ،ئیتر قه‌ده‌رێكی باش بێت یان خراپ ،الی بوخاری نییه ،كه مه‌نهه‌جه‌كه‌ی
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
عه‌لمانییه‌كان له‌میانه‌ی ڕه‌خنه له رێكخراوه ئیسالمییه‌كان و زانایانی ئایینی ،ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن كه ئه‌مانه خۆیان ده‌كه‌نه ناوه‌ندگیر (وه‌سیت) له نێوان خودا و مرۆڤ .ڕه‌خنه‌كه بۆ خۆی دروسته ،به‌اڵم ئه‌وه‌ی نادروسته گشتگیركردنی ئه‌و وه‌سفه‌یه به جۆرێك هه‌ر كار و چاالكییهك و ته‌نانه‌ت ئامۆژگاریش كراوه‌ته ناوه‌ندگیری .هه‌روه‌ها و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی زۆرێك له‌و عه‌لمانییانه ته‌نها ملمالنه‌ی سیاسی و فیكرییه ناتوانن له مه‌سه‌له‌ی ناوه‌ندگیری تێگه‌یشتنه دروسته‌كه بپێكن. شیكردنه‌وه‌ی خۆمان بۆ ئه‌و ناوه‌ندگیرییه (هه‌ڵبه‌ت ته‌نها له بواری عه‌قیده) ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی باس له عه‌قیده ده‌كه‌ن به‌زۆری كه‌سانێكن به عه‌قڵی خۆیان له ده‌قه‌كان تێده‌گه‌ن ،به‌اڵم ئه‌و تێگه‌یشتنه به عه‌قیده‌ی دروست وه‌سف ده‌كه‌ن. بیركردنه‌وه‌یه‌كیش له‌و جۆره ده‌یانكاته ناوه‌ندگیر له نێوان خودا و مرۆڤ به‌و پێیه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌وان له ده‌قه‌كان ،یان ته‌صحیح و ته‌زعیفی ئه‌وان بۆ فه‌رمووده‌كان ،باوه‌ڕی ته‌واو به خودا دیاری ده‌كات ،ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پێویسته موسڵمان پابه‌ندی بێت .نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی (علو) و (استواء) ،واته خودا له سه‌رووی ئاسمانه‌كانه و له سه‌رووی دروستكراوه‌كانی خۆی هه‌یه و له‌سه‌ر عه‌رشی خۆیه‌تی ،كه ئه‌مه عه‌قیده‌ی سه‌له‌فییه‌كانه به‌اڵم نه‌یاره‌كانیان ،وه‌ك بۆ نموونه
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ئایینێكی دوور بوو له ئاڵۆزی و سه‌فسه‌ته ،ئه‌مه‌ش وایكرد زیاتر جێگه‌ی قبووڵ بێت له‌چاو ئاینی مه‌سیحیی ئاڵۆزكراو ،به‌اڵم الهووتی ئیسالم یان عیلمی كهالم و پڕكردنی ئیمانه ساده‌كه به ئاڵۆزیی فیكر و بۆچوون ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئیسالمی الواز كرد.
موعته‌زیله ،ئه‌مه ده‌كه‌نه به‌ڵگه كه سه‌له‌فییه‌كان ته‌شبیهی خودا به دروستكراوه‌كانی خۆی ده‌كه‌ن. كتێبه‌كانی عه‌قیده‌ش پڕن له‌م جۆره فیكره كه ناوی نراوه عه‌قیده ،پڕن له هێرشی تاقمه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتر به‌هۆی ئه‌و عه‌قیده‌یه‌وه له‌كاتێك ئه‌مه تێگه‌یشتنی مرۆڤه‌كانه له ده‌قه‌كان ،ئه‌و تێگه‌یشتنه (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه نه‌ك ده‌قی خوداییه) مرۆڤ ناگه‌یه‌نێته ئه‌و پله‌یه‌ی ببێته ئه‌و ناوه‌ندگیره .هیچ فیكر و ئیجتهادێكیش ناتوانێت ئه‌و ناوه‌ندگیرییه بكات ،ته‌نانه‌ت (به بۆچوونی خۆمان) خودی پێغه‌مبه‌ریش -صلی الله علیه وسلم -ئه‌و ناوه‌ندگیره نه‌بووه ،به‌ڵكو ئه‌و ته‌نها گه‌یه‌نه‌ری په‌یامه‌كه بوو و نه‌یده‌توانی بۆ خۆی شتێك له‌باره‌ی ئه‌م مهسهالنهوه بڵێت بێئه‌وه‌ی خودا پێی وتبێت.
111
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
112
له وه‌رگرتنی سه‌نه‌د توندتره ،به‌ڵكو الی موسلم هه‌یه هه‌رچه‌نده وه‌ك وتمان به‌سه‌رهاته‌كه یه‌ك به‌سه‌رهاته (له‌گه‌ڵ كه‌مێك جیاوازی) .ئه‌و به‌شه‌ی فه‌رمووده‌كه الی بوخاری به‌م جۆره‌یه: فأتاه جربيل ،فقال :ما اإلميان؟ قال :اإلميان أن تؤمن بالل ومالئكته وبلقائه ورسله وتؤمن بالبعث (صحيح البخاري، كتاب االميان ،ح )50له ڕوایهتێكی تریش :أن تؤمن بالل ومالئكته وكتبه ورسله ولقائه وتؤمن بالبعث اآلخر (صحيح البخاري ،كتاب تفسري القرا‌ن ،سورة لقمان ،ح .)4777 الی موسلم ،له كۆی دوو گێڕانه‌وه دوانیان زیاده‌ی قه‌ده‌ریان هه‌یه: وتؤمن بالقدر خريه هّ وشره (صحيح مسلم ،كتاب االميان، ) 8ئه‌م روایهتهش له‌گه‌ڵ چیرۆكی پرسیاركردنی دوو كه‌س له عه‌بدوڵاڵ كوڕی عومه‌ر سه‌باره‌ت َ وتؤمن بالقدر كله (كتاب به‌وانه‌ی ده‌ڵێن قه‌ده‌ر نییه. االميان )10 ،فه‌رمووده‌یه‌كی تریش (كتاب االميان)9 ، باسی قه‌ده‌ری نه‌كردووه. سه‌رباری ئه‌و گومانه‌ش كه ئه‌و زیاده‌یه دروستی ده‌كات ,كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده دێن ،كه هه‌موویان جێگه‌ی گومانن ،بۆ ته‌ئكیدكردن له‌سه‌ر قه‌ده‌ر و باوه‌ڕهێنان پێی و به‌كۆی ئه‌وان قه‌ده‌ر، كه جێگه‌ی ناكۆكی بووه له نێوان موسڵمانان ،بۆ عه‌قیده زیاد ده‌كرێت. ئه‌و ده‌قانه‌ش كه گوایه فه‌رمووده‌ن ,ئاشكرا دیارن له بارودۆخێكی تایبه‌ت هه‌ڵبه‌ستراون ،ئه‌ویش بارودۆخی ناكۆكیی فیكریی موسڵمانان ،یه‌ك له‌وانه ناكۆكیی نێوان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قه‌ده‌ر هه‌بوو و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو .ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه ئه‌وه‌نده‌ی فه‌رمووده له دژی قه‌ده‌رییه‌كان (ئه‌وانه‌ی بڕوایان به قه‌ده‌ر نییه) هه‌ڵبه‌ستراون ئه‌وه‌نده له دژی جهبرییهكان (ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان وایه مرۆڤ هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی نییه) دانه‌نراون، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده بزانم هیچ فه‌رمووده‌یه‌ك له‌دژیان
ههڵنهبهستراوه هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان له قهدهرییهت گرتووه ڕه‌خنه‌یان له جهبرییهتیش گرتووه. له ئه‌نجامی ئه‌و ملمالنه فیكرییه ،كه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاری سیاسيی ،سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌ی دژ به مێژوو و واقع و عه‌قڵ و مه‌نتق هه‌ڵبه‌سترێن وه‌ك ئه‌و ده‌قه‌ی گوایه فه‌رمووده‌یه كه قه‌ده‌رییه‌كان به مه‌جووسی ئوممه‌تی ئیسالم ناو ده‌بات ((القدرية جموس هذه األمة إن مرضوا فال تعودوهم وإن ماتوا فال تشهدوهم)).1 ئه‌گه‌رچیش كه‌سانێك الوازیان كردووه ،2به‌اڵم هه‌یشه ،وه‌ك ئه‌لبانی ئه‌و فه‌رمووده‌یه به‌هۆی رێگه‌كانی ترییه‌وه به (حه‌سه‌ن)ی داناوه ،واته پله‌یه‌ك خوار صه‌حیح و پله‌یه‌ك سه‌روو الواز .3به‌اڵم ده‌ق (مه‌تن)ی فه‌رمووده‌كه ئاشكرایه كه نه‌ك ته‌نها الوازه به‌ڵكو هه‌ڵبه‌ستراویشه ,چونكه زاراوه‌ی قه‌ده‌ری یان قه‌ده‌رییه‌كان له سه‌رده‌مه‌كانی دواتر په‌یدا بوو ,كه‌چی ده‌بینین فه‌رمووده‌كه ئه‌و زاراوه‌یه به‌كارده‌هێنێت كه كه‌س له سه‌رده‌می خۆی به‌كاری نه‌هێناوه ,به‌ڵكو داتاشینی سه‌رده‌مه‌كانی دواتر هه‌ر وه‌كو زاراوه‌كانی تر( :الربية)( ،السبئية)( ،الرجئة)...تاد. هه‌ر له‌م ڕووه‌شه‌وه ده‌قی تر هه‌یه گوایه فه‌رمووده‌یه ناوی مورجهئهشی هێناوه(( :ما بعث الل تعاىل نبيا قط إال يف أمته قدرية ومرجية ان الل لعن القدرية والرجية على لسان سبعي نبيا -ته‌به‌ڕانی و غه‌یری ئه‌و گێڕاویانه‌ته‌وه و ئه‌لبانی ده‌ڵێت سه‌نه‌ده‌كه‌ی الوازه.4 ئێمه‌ش بۆمان هه‌یه بپرسین :ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رموودانه تاقمه‌كان (كه دواتر په‌یدا بوون) به‌ناوی خۆیان ناو ده‌به‌ن ,ئه‌ی بۆچی فه‌رمووده ناوی تاقمه‌كان و بۆچوونه‌كانی تری نه‌كردووه كه له سه‌رده‌مه نوێكان هاتوون وه‌ك العلمانية)( ,اللربالية) و (االشرتاكية) یان تایفه‌كانی جیهانی ئیسالمی
(االمساعيلية)( ,البهائية) و (القاديانية) تا كۆتایی جۆره‌كان و سه‌رده‌مه‌كانیان؟ بێگومان ناوی ئه‌وانه نه‌هاتووه ,چونكه سه‌رده‌می هه‌ڵبه‌ستنی فه‌رمووده تێپه‌ڕیوه و له‌و سه‌رده‌مه ئه‌و تایفانه نه‌بوون بۆیه بۆ نموونه كه‌س ناتوانێت فه‌رمووده‌ی (القاديانية يان اللربالية شرار هذه االمة ) هه‌ڵبه‌ستێت. كۆی ئه‌و فه‌رمووده الوازانهش كه دژ به قهدهرییهته بۆمان ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌و ده‌قانه له میانه‌ی ملمالنه‌ی تاقمه‌كان هه‌ڵبه‌ستراون. به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وه‌ی كه ملمالنه‌ی فیكريی و مهزههبيی و سیاسيی هۆكاری یه‌كه‌می هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌و جۆره فه‌رموودانه‌یه ,ئه‌وه‌یه كه سزای ئاخیره‌ت بۆ تاقمه نه‌یاره‌كان دانراوه وه‌ك ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ده‌ڵێت: كه رۆژی قیامه‌ت هاته‌پێش كه‌سێك هاوار ده‌كات: با نه‌یاره‌كانی خودا (یاخود دوژمنانی خودا) هه‌ڵسن ئه‌وانیش قهدهرییهكانن (له -كتاب السنة-ي ابو بكر عمرو ابن أبي عاصم هاتووه ،ئه‌لبانیش ده‌ڵێت سه‌نه‌ده‌كه‌ی الوازه).5
له‌به‌ر ئه‌وه ئاسایی بوو كه‌سانێك فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستن و دوایی هی تریش هه‌ڵبه‌ستن بۆ حهاڵڵكردنی خوێنه‌كه‌یان ،وه‌ك چۆن گێڕانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه كه گوایه عومه‌ر كوڕی عه‌بدولعه‌زیز سه‌باره‌ت به قه‌ده‌رییه‌كان وتوویه‌تی كه ته‌وبه‌یان پێ بكرێت
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
عه‌قیده وه رێ ه‌یه‌كی كورتی زاڵبوو به‌سه‌ر نه‌یارا
و ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان نه‌كرد بكوژرێن ،كه ئه‌مه هه‌مان قسه‌ی ئیمام مالكه .ئه‌لبانیش ده‌ڵێت سه‌نه‌ده‌كه‌ی صه‌حیحه به‌اڵم (مقطوع)ـه ،6واته گێڕانه‌وه‌كه فه‌رمووده نییه ،به‌ڵكو قسه‌ی عومه‌ر و مالكه. ئه‌وه‌ش به‌مه‌رجێك غهیالنی دیمه‌شقی قه‌ده‌ری بوو و فه‌رمانبه‌رێكی عومه‌ر كوڕی عه‌بدولعه‌زیز بوو و فرۆشتنی موڵكه‌كانی به‌نو ئوممهیهی پێ سپێراردبوو .ئه‌و باوه‌ڕه‌ی غهیالنیش به قه‌ده‌ریه‌ت، كرایه بیانوو بۆ كوشتنی غهیالنیش له‌دوای مردنی عومه‌ر ،به‌اڵم وه‌ك باسكراوه هۆكاره‌كه‌ی سیاسیی بوو ،ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و كاره‌ی كردبووی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی فرۆشتنی ئه‌و كه‌لوپه‌النه هاواری ده‌كرد :وه‌رن بۆ كه‌لوپه‌لی سته‌مكاران .دیاره ئه‌م ناڕێكییه (واته عومه‌ر كه خه‌لیفه‌یه‌كی خواناس بوو كاروبار بداته ده‌ستی كه‌سێكی قه‌ده‌ری) ،وای كردووه بوترێت گوایه غهیالن كاتی عومه‌ر ته‌وبه‌ی كردبوو و دوای مردنی گه‌ڕایه‌وه بۆ قهدهرییهت. ئه‌م نموونه‌یه‌ی قه‌ده‌رمان وه‌رگرت نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ین قه‌ده‌ر هه‌یه یان نییه ،چونكه ئه‌مه مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌مان نییه ،به‌ڵكو بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی چۆن ناكۆكیی فیكریی نێوان موسڵمانان خۆی خنیبووه ناو باوه‌ڕ و عه‌قیده‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسانترین و كورتترین رێگه بۆ بردنه‌وه‌ی جه‌نگێكی فیكری ئه‌وه‌یه تێكه‌ڵ بكرێت به باوه‌ڕ .مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌ر كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی دروست كردبوو ،به‌شێكی گه‌وره‌ی هۆكاری ورووژاندنی باسه‌كه‌ش سیاسیی بووه، ئه‌ویش به‌هۆی سته‌مكاریی به‌نو ئومه‌ییه لهالیهك و ئاژاوه خوێناوییه‌كانی ناو موسڵمانان كه به كوشتنی عوسمان كوڕی عه‌ففان ده‌ستی پێكرد لهالكهی تر .هه‌ر له‌میانه‌ی هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی جه‌نگ دژی باوه‌ڕی قهدهرییهت په‌نا بۆ هه‌ڵبه‌ستنی فه‌رمووده‌ی دژ به‌و فیكره‌یه برا.
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
رن ه عه‌قیده و ئی ا له چه‌ند بابه‌تێكی كه‌م سنووردار بكه‌ین ،به‌مه رێ ه ده رین له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی عه‌قیده بۆ مه‌به‌ستی سیاسیی.
خا ل
113
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
114
قورئا بڕیارده‌ره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ك له قیامه ڕز اری ده‌بێ
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی باسی كۆمهاڵنێكی ئوممه‌ت ده‌كه‌ن به خراپه و ئاكامه‌كه تیاچوونی ئاخیره‌تی بێت ،جێگه‌ی گومانن ،چونكه بڕیاری گرنگی له‌م جۆره پێویسته قورئان ڕوونی بكاته‌وه ،وه‌ك چۆن بۆی ڕوونكردبووینهوه كه ئه‌و به‌شانه‌ی ئه‌هلی كتاب كه له ئایینی ڕه‌سه‌نی خۆیان الیان دابوو كافرن و بڕیارێكی وا بۆ فه‌رمووده جێنههێڵراوه .هه‌موو ئه‌وه‌ش چونكه كارێكی زه‌حمه‌ته بڕیاری تیاچوونی ئاخیره‌ت بده‌ین بۆ كه‌سانێك به‌پێی فه‌رمووده‌كان كه الی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زانایان فه‌رمووده (ظين الثبوت)ـه ،واته ئه‌گه‌رچی سه‌نه‌دی صه‌حیح بێت و هیچ (علة) و (شذوذ)ی نه‌بێت ،به‌اڵم هێشتا ناتوانین بڵێین سه‌د له سه‌د پێغه‌مبه‌ر به‌ڕاستی وتوویه‌تی .پێویسته بڕیاری له‌و جۆره له قورئان وه‌ربگرین كه قورئان )قطعي الثبوت)ـه واته سه‌د له سه‌د باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه له خواوه هاتووه و به‌هه‌مان ده‌ق و بێ ده‌ستكاری .ئه‌وه‌نده‌ش به‌س نییه بڕیاری له‌و جۆره‌ش (واته ئاكامی ئاخیره‌ت بۆ كه‌سێك یان تاقمێكی دیاریكراو) له قورئان هاتبێت ،به‌ڵكو پێویسته سه‌د له سه‌د له ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌تانه دڵنیا بین كه ته‌نها یه‌ك ته‌فسیر هه‌ڵده‌گرن واته (قطعي الداللة) بن. هه‌ر سه‌باره‌ت به نموونه‌كه‌ی خۆشمان ،واته قه‌ده‌ر ،هیچ شتێكمان نییه له قورئان (قطعي الداللة) بێت كه قه‌ده‌ر هه‌یه یان نییه ،بۆیه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قه‌ده‌ر هه‌یه و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێی نییه، له‌سه‌ر یه‌ك زه‌وی ده‌وه‌ستن كه زه‌ویی بۆچوونه نه‌ك باوه‌ڕ .به‌م جۆره‌ش باوه‌ڕی هه‌ردوو الیه‌نه ناكۆكه‌كه باوه‌ڕ نییه ،به‌ڵكو بۆچوون و ئیجتهادی مرۆڤه.
له ئه‌ن امی ئه‌و م نه فیكرییه ،كه به‌شێكی ده هڕێتهوه بۆ هۆكاری سیاس ی، سه‌یر نییه ئه هر فه‌رمووده‌ی دژ به مێ وو و واق و عه‌ق و مهنت هه‌ڵبه‌سترێن. یه‌كێكیش له پێداویستییه‌كانی ڕزگاركردنی عه‌قیده ئه‌وه‌یه فه‌رمووده‌ی ئاحاد 7له بواری عه‌قیده قبووڵ نه‌كرێن ،ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و ڕاستییه ساده‌یه‌ی كه نه دین و نه عه‌قڵ قبووڵی ئه‌وه ناكات فه‌رمووده‌یه‌كی ئاحادی تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیمان چاره‌نووسی مرۆڤمان بۆ ده‌ستنیشان بكات كه بۆ به‌هه‌شت بچێت یان بۆ دۆزه‌خ .به‌كورتی: به‌پاڵ مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی فه‌رمووده هه‌ڵبه‌سترێن بۆ بڕیاردان له‌و مهسهالنهی موسڵمان له‌باره‌یانه‌وه به‌توندی ناكۆك بوون ،جێگه‌ی مه‌ترسییه فه‌رمووده خۆی وه‌ك ده‌قێكی (ظين الثبوت) بڕیارده‌ر بێت له‌و مه‌سه‌النه ،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحیش ناوبرابێت.
فراوانكردنی عه‌قیده و به‌رته‌سككردنی ڕز اربووا
لێكۆڵینه‌وه و موناقه‌شه‌ی سه‌ده یه‌كه‌مه‌كانی مێژووی ئیسالم له‌باره‌ی عه‌قیده‌وه ،دوو ئه‌نجامی دژ به‌یه‌كیان لێ دروست بوون ،ئه‌وانیش فراوانكرن و بهرتهسككردن .مه‌به‌ستم له فراوانكردن ئه‌وه‌یه بواری عه‌قیده شتی زۆری بۆ زیادكرا، ئه‌نجامی ئه‌و فراوانكردنهش بهرتهسككردن بوو واته قۆرخكردنی باوه‌ڕی دروست بۆ تاقمێكی دیاریكراوی ئوممه‌ت .به‌واتایه‌كی تر ئه‌و تاقمانه‌ی
خا ل
واستنه‌وه‌ی ناكۆكیی تاق هكا بۆ ناكۆكیی له عه‌قیده
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
هۆكارێكی گرنگی ئه‌و زاڵبوونه‌ی فیكر و بۆچوونی به‌شه‌ری كه ده‌مامكی له‌خۆی نا و خوی وه‌كو عه‌قیده پیشان دا ئه‌وه‌یه كه پێشتر باسمان كرد ،ئه‌ویش ناكۆكیی فیكریی نێوان موسڵمان ،واته ناكۆكیی فیكری به‌ڕێگه دروسته‌كه‌ی نه‌ڕۆشت كه وه‌كو جیاوازیی بۆچوون بمێنێته‌وه ،به‌ڵكو زۆر ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌و فیكره كرا به‌جۆرێك كرایه عه‌قیده. ئه‌وانه زۆرن كه ته‌نگه‌تاو ده‌بن به هه‌بوونی كه‌سێكی موخالیفی فیكری خۆیان .مرۆڤیش بۆی هه‌یه په‌نا بۆ ئاسانترین چاره‌سه‌ر به‌رێت ،ئه‌ویش ناكۆكیی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كان بكرێته ناكۆكی له‌گه‌ڵ خودی ئیسالم ،به‌م شێوه‌یه ده‌ركردنی ناكۆكییه‌كه له بواری فیكری شه‌خسییه‌وه بۆ بواری ئیمانی هه‌موو موسڵمانان. ناكۆكییه شه‌خسییه‌كان و ئه‌و ناكۆكییه‌ی نێوان تاقمه‌كان له هه‌ندێك حاڵه‌ت و الی هه‌ندێك كه‌س باره‌كه ده‌گه‌یه‌ننه قۆناغی ته‌كفیر ،به‌اڵم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌كفیری موخالیف به‌پێی بۆچوونی مرۆڤه‌كان ناكرێت ،پێویست ده‌كات مه‌سه‌له‌كه
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
كه زیادكردنی پایه و مه‌رجه‌كان ئیمانیان پیاده‌كرد (فراوانكردن) وایان كرد تاقمی زۆری تری نه‌یارانیان له بازنه‌ی ئیمان (یان ئیمانی دروست) ده‌ربهێنرێن و ته‌نها تاقمه‌كه‌ی خۆیان بمێننه‌وه (بهرتهسككردن) .ئه‌م چاالكییهی فراوانكردنهش به یه‌ك جار و له‌پڕ ئه‌نجام نه‌درا ،به‌ڵكو ورده‌ورده و له‌میانه‌ی ناكۆكیی نێوان تاقمه‌كان .بهرتهسككردن گه‌یشته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ته‌نها یه‌ك تاقم به ڕزگاربوو بزانرێت (الفرقة الناجية) و ئه‌مه لوتكه‌ی ناكۆكیی مه‌زهه‌بی بوو كه ته‌نها یه‌ك لوتكه له‌و به‌رزتر هه‌بوو ،ئه‌ویش شه‌ڕی مه‌زهه‌بی.
بخرێته قاڵبی باوه‌ڕ ،نه‌ك بۆچوون و ئیجتهاد .زۆر جار ناكۆكییه‌كه ده‌گاته سنووری ئێسقان شكاندن و جاری واشه قسه و به‌ڵگه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌كرێن. تێخنینی ئیمان له‌ناو مه‌سه‌له‌كانی ناكۆكی، ته‌نانه‌ت ده‌گاته بابه‌تی فیقهی ،وه‌ك چۆن تهححاوی (الطحاوي) كه ئیمامێكی دیاره ،نامیلكه‌یه‌كی له‌باره‌ی عه‌قیده‌وه هه‌یه كه به عه‌قیده‌ی تهحاویه ناسراوه، هه‌رچه‌نده شتی دروستی له‌خۆ گرتووه ،به‌اڵم گیانی ناكۆكی وای كردووه مه‌سه‌له‌یه‌كی فیقهیی وه‌ك (المسح علی الخفین) بكاته به‌شێك له‌و عه‌قیده‌یه.8 مرۆڤیش الی سه‌یر ده‌بێت ،چۆن مه‌سه‌له‌یه‌كی فیقهی جێگه‌ی خۆی له‌ناو نامیله‌كه‌یه‌كی بچووك ده‌كاته‌وه و له‌ناو سه‌دان مه‌سه‌له‌ی فیقهی جێگه‌ی خۆی له‌ناو عه‌قیده ده‌كاته‌وه .سهرسوڕمانهكهش ئه‌و كاته الدهچێت كه ده‌زانین خه‌وارج و شیعه باوه‌ڕیان به دروستیی مه‌سح له‌سه‌ر پێاڵو نه‌بوو. 9 به‌واتایه‌كی تر ناكۆكیی مه‌زهه‌بیی و سیاسیی هۆی ئه‌وه بووه مه‌سه‌له‌یه‌كی فیقهیی بچووك ببێته بابه‌تێكی عه‌قیده‌یی ،01هه‌ر بۆیه و بۆ ته‌ئكیدكردنی ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ی تاقمه‌كان ،مه‌سح الی هه‌ندێك ته‌نانه‌ت باشتره له شتنی پێ ،وه‌ك (ابن النذر) كه ده‌ڵێت :خیالفێكی نێوان زانایان هه‌بووه كه ئایا كامیان باشتره (كاتێك مرۆڤ خوففی له‌پێ بێت) مه‌سحیان له‌سه‌ر بكات ،یان دایانكهنێت و پێی بشوات .ئه‌ویش ده‌ڵێت :الی من باشتره مه‌سحیان له‌سه‌ر بكات ،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌هلی بیدعه له خه‌وارج و ڕه‌وافز كه تانه‌یان له مه‌سح دابوو .11دیاره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئیبنو ته‌یمیه ،هه‌ر وه‌كو تهححاوی، ده‌یخاته ناو مه‌سه‌له‌كانی عه‌قیده .21هه‌روه‌ها له ناو شێخه سه‌له‌فییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه ره‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه ،بۆ نموونه شێخ بن باز له ته‌علیقه
115
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
كورته‌كانی له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی تهححاوی قبووڵی كردووه و هیچی له‌باره‌وه نه‌وتووه .31صالح ئهلفوزانیش له تهعلیقهكانی خۆی پاساوی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه موبته‌دیعه‌كان ئینكاریان كردووه و ئه‌هلی سوننه‌ت جێگێریان كردووه.41
ئه‌س ی كێ ه مهزههبییهكا سیاسییه
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
116
به‌اڵم ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی فیقهیی بچووك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ناكۆكیی نێوان تاقمه‌كان بووه بخنرێته ناو بابه‌ته‌كانی عه‌قیده و ئه‌وه نه‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره ،ئه‌وا بابه‌تی تر هه‌ن كه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و به‌رده‌وامیان به‌دواوه بوو ،وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر باسمان كرد ،سه‌باره‌ت به ناكۆكیی سیاسیی .نموونه‌یه‌كی تریش مه‌سه‌له‌ی ئیمامه‌تی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیبه كه شیعه باوه‌ڕهێنان به وه‌سیه‌ت (واته وه‌سیه‌تی پێغه‌مبه‌ر بۆ عه‌لی كه ببێته خه‌لیفه‌ی دوای خۆی) و وهالیهتی عه‌لی ده‌كه‌نه به‌شێك له ئیمان و ئیسالم .نموونه له‌و باره‌یه‌وه زۆره ،ته‌نها دوو گێڕانه‌وه له كتێبی (الكلینی) كه به بوخاریی شیعه ناسراوه ده‌هێنینه‌وه. له گێڕانه‌وه‌یه‌ك كه‌سێك له جه‌عفه‌ر ئهلصادق له باره‌ی ئیمانه‌وه ده‌پرسێت ،ئه‌ویش گوایه چه‌ند شتێكی بۆ ده‌ژمێرێت وه‌ك شایه‌تمان ،نوێژ، ُ زه‌كات ،رۆژوو و حه‌ج ،ئینجا (و َو ُ وعداوة الية ولينا َ عدونا والدخول مع الصادقي) .51له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تر گوایه ئهلصادق ده‌ڵێت ئیسالم له‌سه‌ر پێنج شت بینات نراوه :نوێژ ،زه‌كات ،رۆژوو ،حه‌ج و وهالیهت .61شتی زۆری تریش هه‌ن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئیمان و ئیسالم به وهالیهتی عه‌لی و نه‌وه‌كانی .ئه‌و وهالیهته سه‌ره‌تا سیاسیی بووه و دژایه‌تیكردنی ئومه‌وییه‌كان بوو (وه‌ك چۆن خه‌ڵكی زۆری سوننه‌ش هه‌بوون دژایه‌تیی ئومهوییهكانیان ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سته‌مكار بوون) ،به‌اڵم دواتر
بووه بابه‌تێكی مه‌زهه‌بی و ئیمانی .هه‌ر ئه‌و سته‌مكارییه‌ی ئومه‌وییه‌كان ،هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕ و ئاشووبانهی تووشی ئوممه‌ت ببوون هۆكار بوون بۆ ورووژاندنی مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌ر و ئازادیی هه‌ڵبژاردن ،وه‌ك له پێشتر باسمان كرد و هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وه دركیان پێكردبوو. ئه‌م نموونانه و نموونه‌ی تری تاقمه ئیسالمییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مانه ده‌یسه‌لمێنن كه سه‌ره‌تای كێشه‌كان سیاسیی بوون ،نه‌ك عه‌قیده‌یی و فیكری ،دواتر ئه‌و مه‌سه‌النه خنرانه ناو بابهتهكان عه‌قیده ،هه‌ر بۆیه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه ئه‌و ته‌رحه عه‌لمانییه‌ی كه ده‌یه‌وێت كێشه‌كان له سنووری سیاسه‌ت بهێڵرێنه‌وه و له بواری ئایین ده‌ربكرێن ،گوایه كێشه‌ی ئایینی مه‌ترسیداتره به‌اڵم كێشه‌ی سیاسی ئه‌هوه‌نتره .به‌بۆچوونی خۆمان ملمالنه‌ی سیاسیی ئه‌سڵی گۆڕینی ناكۆكیی ئایینی و مه‌زهه‌بییه بۆ ناكۆكییه‌كی توندوتیژ تا ده‌گاته جه‌نگی ئایینی و مه‌زهه‌بی .ئه‌وه‌ش ته‌نانه‌ت بۆ مه‌سیحییه‌ت ڕاسته كه جه‌نگی مه‌زهه‌بیی هه‌وڵه‌كانی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكیی بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌اڵتی خۆی له‌پشته‌وه بوو. سته‌مكاری ،هۆكاری ئه‌و كێشه سیاسییانهشه كه په‌لیان هاویشت بۆ كێشه و ملمالنه‌ی مه‌زهه‌بی، چونكه له كه‌شوهه‌وای سته‌مكاری تیۆری سیاسی له‌دایك ده‌بن ،وه‌ك چۆن له رۆژئاوا ده‌یبینین كه تیۆره سیاسییه جۆراوجۆره‌كان له سه‌رده‌مه‌كانی سته‌مكاری و كێشه سیاسییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌اڵم ئێستا كه ئه‌و سته‌مكارییه به‌و جۆره‌ی ئه‌وسا نه‌ماوه ،رۆژئاوا وه‌كو نه‌زۆك وایه سه‌باره‌ت به تیۆری سیاسیی ،مه‌گه‌ر ئه‌و تیۆرانه‌ی كه ملمالنه‌ی رۆژئاوا و رۆژهه‌اڵت ده‌كه‌نه بابه‌تی خۆیان. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش دیاره كه‌مكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی عه‌قیده چه‌ند گرنگه؛ كاتێك عه‌قیده و ئیمان له چه‌ند
خا ل
بابه‌تێكی كه‌م سنووردار بكه‌ین ،نه‌ك ته‌نها هۆكاره سیاسییه‌كانی پشتی ئه‌و ناكۆكییه عهقیدهییانه له عه‌قیده دوورده‌خه‌ینه‌وه ،به‌ڵكو هه‌روه‌ها رێگه‌ش ده‌گرین له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی عه‌قیده بۆ مه‌به‌ستی سیاسیی.
فیكر و لێبورده‌یی
ئه‌م ته‌رحه سوودێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ غه‌یری موسڵمانان .چونكه ئه‌وانه‌ی حه‌ز به موسڵمان بوون ده‌كه‌ن چه‌ند بیروباوه‌ڕێك ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته كه بۆیان هه‌رس ناكرێت ،وه‌ك چۆن ئاڵۆزیی عه‌قیده‌ی مه‌سیحی و ناكۆكیی تاقمه مه‌سیحییه‌كانیان پێ هه‌رس ناكرێت .كه‌سێك حه‌زی به ئیسالمه ،ده‌بینێت چۆن هه‌ر تاقمێك ئه‌وانی تر به گومڕا ده‌زانێت و ناكۆكییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌خاته خانه‌ی عه‌قیده ،به‌اڵم ئه‌گه‌ر ئیسالمێك به غه‌یری موسڵمانان پێشكه‌ش بكه‌ین كه ئه‌و بابه‌تانه ده‌خاته خانه‌ی فیكر ،ئه‌و كاته نه‌ك ته‌نها له‌و ناكۆكییه دووریان ده‌خه‌ینه‌وه كه ده‌بێته هۆی ناشیرینكردنی ئیسالم الیان ،به‌ڵكو له‌هه‌مان كات شتێكیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه له كه‌لتووری خۆیان پێی ڕاهاتوون ،به‌تایبه‌تیش رۆژئاواییه‌كان ،ئه‌ویش كه زۆر بوار هی فیكر و بۆچوونی جیاوازه ،نه‌ك عه‌قیده .یه‌كێكیش له‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌ر ئیسالم له رۆژئاوا كه‌وتوون ئه‌وه‌یه تاقمه ناكۆكه‌كان كاتێك ده‌بینن كه‌سێكی ئه‌و واڵته بۆته موسڵمان ،هه‌ندێكیان ده‌گه‌نه الی و ده‌ست ده‌كه‌ن به وریاكردنه‌وه له تاقمه‌كانی تر و له كه‌سانی تری موسڵمان ،پێی ده‌ڵێن ئاگات له فاڵن كه‌س بێت ،چونكه ئه‌وه باوهڕهكهیهتی و فاڵن تاقم ئه‌وه باوه‌ڕه‌كه‌یان و خۆت به‌دوور بگره لێیان ،ئه‌نجامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه تازه موسڵمانبووه واز له ئیسالم ده‌هێنێت ،چونكه وا بیر ده‌كاته‌وه كه به به‌رزی و دروستیی ئیسالم خه‌ڵه‌تابوو ،یان به‌الی كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و سه‌رئێشه‌یه ڕزگار بكات.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
به‌م جۆره‌ش هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی عه‌قیده وه‌ك قه‌ده‌ر و ته‌فسیركردنی ئهسمائوسیفات ... تاد ده‌بوایه به‌شێك بوونایه له فیكر ،یان بۆچوون كه خاوه‌نه‌كه‌یان پێیان كافر نابێت ،به‌م پێیه‌ش كه قسه‌كان له‌باره‌ی بۆچوونی مرۆڤ بن ،مرۆڤه‌كان زۆرتر له‌وه نزیك ده‌بنه‌وه كه بۆچوونی جیاواز قبووڵ بكه‌ن و دوورتر بن له فیتنه و ئاژاوه. ئه‌م قبووڵنهكردنهی بۆچوونی موخالف به‌و پێیه كه ئه‌وه بۆچوون نییه ،به‌ڵكو دینه له بوارێكی تریش هه‌بوو ،ئه‌ویش بواری فیقهـ كه ده‌بوایه بواری نموونه‌ییی بووایه بۆ بۆچوونه دژ به یه‌كه‌كان به‌اڵم له‌و بواره‌ش ده‌مارگیری بۆ ئیمامه‌كان هه‌بوو له‌و حاڵه‌ته‌ی شوێنكه‌وته‌كانیان وه‌كو دین ته‌ماشای بۆچوونه فیقهییهكانی ئه‌و ئیمامانه‌یان ده‌كرد ،هه‌ر كه‌سێك لێیان ال بدات گوناهبار ده‌بێت .نه‌ك ته‌نها عه‌وامی خه‌ڵك وایان بیرده‌كرده‌وه ،به‌اڵم هه‌روه‌ها
سوودی ئازادكردنی عه‌قیده بۆ بان هواز بۆ ئی م
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ته اوی كه ئی امێكی دیاره، نامی كه‌یه‌كی له‌باره‌ی عه‌قیده‌وه هه‌یه ،هه‌رچه‌نده شتی دروستی له‌خۆ رتووه ،به‌اڵم یانی ناكۆكی وای كردووه مه‌سه‌له‌یه‌كی فی یی ع ی ال ین بكاته وه ال به‌شێك له‌و عه‌قیده‌یه.
زۆرێك له فه‌قیهه ده‌مارگیره‌كان كه موقهلـلیدی ئیمامه‌كانی خۆیان بوون.
117
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
118
سه‌رچاوه و په‌راوێز
1ابو داود ،سليمان بن االشعث السجستاني ،سنن ابي داود ،كتاب السنة ،تقيق شعيب االرناؤوط ،حممد كامل قره بللي ،عبداللطيف حرزالل ،دار الرسالة العالية ،دمشق ،ط ،2009-1430 ،1باب يف القدر ،ح،4691 جملد ،7ص.77 2بۆ نموونه ئیمام ئیبنو حه‌زمی ئه‌نده‌لوسی ئه‌ویش بۆ گێڕانه‌وه‌یه‌كی تر القدرية والرجئة جموس ...تا .ابن حزم االندلسي، ابو حممد علي بن حزم ،الفصل يف اللل واالهواء والنحل ،تقيق د .حممد ابراهيم نصر و د .عبدالرمحن عمرية ،دار اليل ،بريوت ،ط ,1996-1416 ،2ج،3 ص .292له نوێكانیش شوعه‌یب ئهڕنائووت كه ده‌ڵێت :ئیسناده‌كه‌ی الوازه :سنن ابي داود ،كتاب السنة ،باب يف القدر ،ح( 4691جملد ،7ص.)77 كێشه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ابو حازم سلمة بن دینار له عبدالله كوڕی عمر ده‌یگێڕێته‌وه به‌اڵم ابو حازم فه‌رمووده‌ی له ابن عمر نه‌بیستووه. 3االلباني ،حممد ناصرالدين ،ظالل النة يف تريج السنة (كتاب السنة للحافظ ابي بكر عمرو بن أبي عاصم الضحاك بن خملد الشيباني التويف يف 287 هـ ومعه ظالل النة يف تريج السنة) ،الكتب االسالمي ،ط ،1980-1400 ،1ج،1 ،338ص .150-149ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات له( :شرح العقيدة الطحاوية، ص .)273هه‌روه‌ها االلباني ،حممد ناصرالدين ،صحيح وضعيف سنن ابي داود ،مكتبة العارف ،الرياض ،ط 1للطبعة الديدة ،1998-1419 ،جملد ،3ص.143 هه‌روه‌ها صحيح الامع الصغري وزيادته ،جملد ،2ح .4442 االلباني ،ظالل النة ،325 ،ص.143-142 4 االلباني ،ظالل النة ،ج ،336 ،1ص.149-148 5 ظالل النة ،ج ،199 ،1ص.88 6 فه‌رمووده ئاحاد :ئه‌وه فه‌رمووده‌یه‌یه كه موته‌واتر 7 نییه .موته‌واتر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه له چینه‌كانی سه‌نه‌ده‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر گێڕاویانه‌ته‌وه و رێی تێ ناچێت هه‌موویان له‌سه‌ر هه‌ڵبه‌ستنی فه‌رمووده‌كه ڕێككه‌وتبن .ژماره‌كه‌ش فه‌رمووده‌ی (مه‌شهوور) دیاری ده‌كات كه ئه‌مه‌یان له دوو كه‌س زیاتر ،یان له سێ كه‌س زیاتر له‌هه‌ر چینێكی سه‌نه‌ده‌كه گێڕاویانه‌ته‌وه ،به‌اڵم ژماره‌كه ناگاته ژماره‌ی ته‌واتر له زۆری. مه‌شهوور جۆرێكی ئاحاده ،دوو جۆری تریشی هه‌یه :عه‌زیز كه گێڕه‌ره‌وه‌كان له‌هه‌ر چینێكی سه‌نه‌ده‌كه له دوو كه‌س كه‌متر نه‌بن ،یان سێ كه‌س بن و نه‌گه‌نه ژماری مه‌شهوور، سێیه‌میشیان غه‌ریبه كه گێڕهڕهوهكان یه‌ك كه‌سن .به‌شێكی ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه له السيوطي ،جالل الدين ،تدريب الراوي يف شرح تقريب النواوي ،تقيق ابو قتيبة نظر حممد الفاريابي ،بريوت ،مكتبة الكوثر، الرياض ،ط ،1415 ،2ج ،1ل 621ء .632وه‌ك ئاشكرایه زانایان یه‌كده‌نگ
نین له‌سه‌ر ئه‌و به‌شكردنه ،وه‌ك چۆن یه‌كده‌نگ نین له‌سه‌ر زۆرێك له مه‌سه‌له‌كانی سه‌ر به زانستی فه‌رمووده. 8الطحاوي ،أمحد بن حممد ،أبو جعفر ،منت العقيدة الطحاوية ،دار ابن حزم ،بريوت ،ط ،1995-1416 ،1ص .25به‌پێی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیح (بوخاری و موسلم و غه‌یری ئه‌وان) ،ئه‌گه‌ر مرۆڤ به ده‌ستنوێژه‌وه پێاڵوی له‌پێ كرد ده‌توانێت له‌جیاتی قاچ شتن له‌كاتی ده‌ستنوێژ به ده‌ستی ته‌ڕه‌وه پێاڵوهكهی بسڕێته‌وه، ئه‌ویش شه‌و و ڕۆژێك بۆ كه‌سێك له‌ناو شوێنی خۆی بێت و سێ شه‌و و سێ رۆژ بۆ كه‌سێكی موسافر. 9وه‌كو نموونه له‌سه‌ر ئه‌وه بڕوانه :الشوكاني ،نيل االوطار ،جملد ،1ص .509شه‌وكانی باسی ئه‌وه ده‌كات كه گێڕانه‌وه‌كانی هه‌ندێك هاوه‌ڵ دژ به مه‌سح گێرانه‌وه‌ی دروست نین ،هه‌مان سه‌رچاوه و الپه‌ڕه .له‌الیه‌كی تره‌وه السقاف ،كه نه‌یارێكی سه‌له‌فییه‌ته ،ده‌ڵێت كه خیالف له‌ناو هاوهاڵن هه‌بووه ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و قسه له‌باره‌ی ئه‌و گێرانه‌وانه ده‌كات؛ السقاف ،حسن بن علي ،صحيح شرح العقيدة الطحاوية ،ط ،4دار االمام الرواس ،بريوت ،2007-1428 ،ص 643به‌دواوه. 10نه‌وه‌كو واشی بۆ بچین كه مه‌به‌ستی تهححاوی له عه‌قیده جیاوازی بیروبۆچوونه نه‌ك بیروباوه‌ڕ ،تهححاوی له سه‌ره‌تای نامیلكه‌كه‌ی ده‌ڵێت :ئه‌مه عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئه‌بو حه‌نیفه (ناوی دوو قوتابیی ئه‌ویش ده‌نووسێت) و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێیه‌تی سه‌باره‌ت به ئوسووڵی دین (منت العقيدة الطحاوية ،ص .)7ئوسووڵی دینیش جیاوازییه فیقهییه‌كان ناگرێته‌وه. 11الشوكاني ،حممد بن علي بن حممد ،نيل االوطار من اسرار منتقى االخبار ،تقيق وتعليق ابو معاذ طارق بن عوض ،دار ابن القيم ،الريلض ،دار ابن عفان ،القاهرة ،ط ،2005-1426 ،1جملد ،1ص .508 12ابن تيمية ،الفتوى احلموية الكربى ،جمموع فتاوى شيخ االسالم امحد بن تيمية ،جملد ،5جممع اللك فهد لطباعة الصحف الشريف، الدينة ،2003-1424 ،ص .78 13بن باز ،عبدالعزيز ،تعليقات الشيخ ابن باز على منت العقيدة الطحاوية ،نسخة الكرتونية ،فقرة .76 14الفوزان ،الدكتور صاحل بن فوزان بن عبدالل ،التعليقات الختصرة على منت العقيدة الطحاوية ،دار العاصمة ،د.ت .ص .186 15الكليين ،حممد بن يعقوب ،االصول من الكايف ،دار الكتب االسالمية ،طهران، 1365هجرية مشسية (1986م) ,جملد ،2باب دعائم االسالم ،ح.2 الكليين ،الكايف ،جملد ،2باب دعائم االسالم ،ح 1و ،3ص.18 16 17صه‌حیحی بوخاری ،صه‌حیحی موسلم ،به چاپی جیاواز.
قه‌ت وعامی باپیرانی كورد
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ده‌ركه‌وتنی ئایینی زه‌رده‌ش و
خا ل
دڵ اد عه‌زیز زاموا
ماسته‌ر له شوێنه‌وار ،خوێندكاری دكتۆرا له به‌شی شوێنه‌وار له زانكۆی الیدن له هۆڵه‌ندا. ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی باڵوكراوهی به زمانه‌كانی كوردی ،عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هه‌یه.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
119
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
120
زه‌رده‌ش ،كه‌ی و له كو له‌دایكبووه و له كو ژیاوه
تا ئێستا هیچ ده‌قێكی مێژوویی كۆن و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شوێنه‌واری له‌به‌رده‌ستدا نییه كه پێمان بڵێت زه‌رده‌شت كه‌ی له‌دایكبووه و له كوێ ژیاوه. هه‌رچی له ئێستادا ده‌گوترێت ته‌نها بۆچوون و خهماڵندن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت وه‌ك به‌ڵگه‌ی مێژوویی پشتیان پێ ببه‌سترێت.1 له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و گه‌یشتنی بیری ناسیۆنالیزم به گه‌النی رۆژهه‌اڵتی ناوه‌ڕاست له رۆژهه‌اڵتی ئه‌وروپاوه ،قسه و باس زۆر خراوه‌ته‌ڕوو كه زه‌رده‌شت له ئه‌شكه‌وتی هه‌زارمێرد له چیای به‌رانان له‌دایك بووه ،گۆڕی پیره‌مه‌گرون گۆڕی زه‌رده‌شت یان یه‌كێك له هاوهڵهكانییهتی .ئه‌م بۆچوونانه سه‌رنجراكێشن ،به‌اڵم بێ به‌ڵگه‌ن و له رووی مێژوویی و شوێنه‌وارییه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه پشتگیری ئه‌م بۆچوونانه بكات. ده‌وترێت زه‌رده‌شت له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش مه‌سیح له‌دایكبووه و ژیاوه ،به‌اڵم كه‌س نازانێت له كوێ له‌دایكبووه .یان دوایی رووی كردووه‌ته كوێ؟ له كوێ مردووه؟ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ده‌وترێت زه‌رده‌شت له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش مه‌سیح له‌دایكبووه .واته زه‌رده‌شت پێش روخانی ده‌وڵه‌تی میدیا له‌دایكبووه به‌اڵم كه ئه‌و هێشتا مندال بووە كە فارسه‌كان ده‌وڵه‌تی میدیان رووخاند و ئیمپراتۆریه‌تێكی فراوانیان له رۆژهه‌اڵتی ئێرانه‌وه بۆ میسر و كه‌ناراوه‌كانی یۆنان بنیادنا.2
ئایینی میدییهكا
بۆباسكردن له‌هه‌ر الیه‌نێكی شارستانی و مێژووی كۆن ده‌بێت پشت ببهسیتن به به‌ڵگه‌ی شوێنه‌واری و به‌ڵگه‌ی دهقهكۆنهكان ،وه‌ك ده‌قه تۆماركراوه‌كان به‌خه‌تی بزماری ،هیرۆگلیفی،
ئارامی ،په‌هله‌وی ...،تاد .له‌نووسینه مێخییهكانهوه ده‌رده‌كه‌وێت كه گه‌النی كۆنی زاگرۆس هه‌روه‌ك گه‌النی كۆنی میسۆپۆتامیا چه‌ندین خواوه‌ندیان ده‌په‌رست :خۆر ،مانگ ،ئاسمان ،زه‌وی ،ئه‌ستێره، ره‌شه‌با ،بروسكه ،شاخ ،روبار...تاد .ئه‌م خواوه‌ندانه به چه‌ندین شێوه په‌یكه‌ر و هێمایان بۆ ده‌كێشرا، له شێوه‌ی مرۆڤ ،ئاژه‌ڵ ،یان له شێوه‌ی مانگ و خۆر و ئه‌ستێره...تاد ،هه‌ر یه‌كێك له‌م خواوه‌ندانه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ناوێكی تایبه‌تی هه‌بوو به پێی زمانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه .ته‌نها ده‌قێكی میدی كه جێگه‌ی متمانه‌بێت ،ساخته‌كراو نه‌بێت ،نووسنی یه‌كێك له پاشا میدییهكانه كه له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زایین ژیاوه و ناوی (شیلیسروخ) بوو .ئه‌م پاشایه له تۆمارێكی بچوكدا له‌سه‌ر تابلۆیه‌كی برۆنزی به خه‌تی بزماری و به زمانێكی تێكه‌ڵ له هه‌ردوو شێوه‌زاری ئاشوری-بابلی باسی ژماره‌یه‌ك خواوه‌ند ده‌كات ،شیلیسروخ پاشای شاری ئهبدادانی« :با خواوه‌ند عه‌شتار (ئه‌ستێره‌ی گه‌الوێژ) خاتوونی شاره‌كه ،شاماش (خواوه‌ندی خۆر)،خواوه‌ند بێل-مه‌تاتی شاهێد بن، پاشا خه‌وێكی بینیوه...خواوه‌ند عه‌شتار «دوژمنان رابماڵه به‌ره‌وخوار ،وه‌ك (الفاوی) روبار ،خانوو و تۆویان رابماڵه.3»... له ده‌قێكی ئاشوریدا ،پاشای ئاشوری باس له داگیركردنی یه‌كێك له هه‌رێمه میدییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت :هه‌رێمی (پالیل-ئاندیل-مات)م داگیركرد. پسپۆڕانی بواری زمانه كۆنه‌كان ئه‌م ناوه‌یان به‌م شێوه‌یه وه‌رگێڕاوه « خواوه‌ند پالیل سێبه‌ری پارێزه‌ری واڵتهكهیه«.پالیل له الی سۆمه‌رییه‌كان پێی ده‌وترا نێرگال ،خواوه‌ندی جیهانی مردووه‌كان بوو. هه‌روه‌ها تیگالت-پلێسهری پاشای ئاشوری كاتێك هه‌ندێك له ناوچه‌كانی میدییهكانی داگیركرد،
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ده‌ڵێت :له‌سه‌ر یه‌كێك له شاخه‌كان په‌یكه‌ری خواوه‌ند مه‌ردۆخی بابلییه‌كانی لێ‌بوو منیش قوربانیم بۆ كرد .ئاشورییه‌كان په‌یكه‌ری (خواوه‌ند ئاشور)یان له مه‌یدانی هه‌ندێك شاره میدییهكاندا داده‌نا 4.به‌م شێوه‌یه روون ده‌بێته‌وه كه میدییه‌كان چه‌ندین خواوه‌ندیان په‌رستووه ،له‌وانه‌یه ناوی ئه‌و خواوه‌ندانه به زمانی میدی جیاوازبووبێت ،به‌اڵم هیچ ئاماژه‌یه‌كی نووسین و به‌ڵگه‌ی شوێنه‌واری بۆ په‌رستنی ئاهورامه‌زدا له‌به‌رده‌ستدا نییه ،نه له پێش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی میدیا و نه له‌كاتی فه‌رمانڕه‌وایی پاشایانی میدیادا .مێژوونووسی یۆنانی هیرۆدۆتس دوای دوو سه‌ده باسی له ئایینی فارسه‌كان كردووه و ده‌ڵێت «نه په‌یكه‌ری خواوه‌ندیان هه‌بوو ،نه په‌رستگه و نه سه‌كۆ ،به‌ڵكو به‌كارهێنانی ئه‌مانه‌یان به نیشانه‌ی شێتی داده‌نا.5»... هه‌ر چه‌نده ئه‌م بۆچوونه‌ی هیرۆدۆتس باس له سه‌رده‌مێكی دره‌نگ ده‌كات ،واته نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده له دوای روخانی ده‌وڵه‌تی میدیا به‌ده‌ستی فارسه‌كان ،به‌اڵم پێناچێت بۆچونه‌كه‌ی راستبێت، چونكه له‌و كاته‌دا فارسه‌كان په‌رستگه و ئاگردان و په‌یكه‌ریان هه‌بووه .ئه‌م نووسینه‌ی هیرۆدۆتس زیاتر وه‌ك به‌كه‌م سه‌یركردنێكی یۆنانییه‌كان ده‌بیندرێت ،كه له جه‌نگدابوون له‌گه‌ڵ فارسه‌كان كه یه‌كه‌م پێكدادانی «رۆژهه‌اڵت» و «رۆژئاوا»بوو له مێژوودا. «ته‌په میدییهكهی په‌رستگه هه‌روه‌ها نوشیجان» كه هه‌ندێك به په‌رستگه‌ی زه‌رده‌شتی ناویانده‌برد ،به‌اڵم له الیه‌ن هه‌ردوو شوێنه‌وارناسی به‌ناوبانگ مایكڵ رۆف و ده‌یڤید سترۆوناك خۆيان ئەو شوێنەوارە گرنگەيان دۆزيوەتەوە له كتێبه نوێیه‌كه‌یاندا كه هه‌مووی ده‌رباره‌ی ئه‌م پهرستگهیهیه و له ساڵی 2007باڵوكراوهتهوه .باس لهوهدهكهن په‌رستگه‌كه داخراوه و به به‌رد و خۆڵ و
خشتی قوڕین پڕكراوه‌ته‌وه .له‌و په‌رستگه‌یه‌دا ته‌نها شتێك كه ئاماژه‌یه‌كی ئایینی هه‌بوو سهكۆیهكو قاپێك بوو كه پاشماوه‌ی سوتانی پێوه‌دیاربوو، به‌اڵم به بۆچوونی ئه‌و دوو شوێنه‌وارناسه ئه‌و قاپه ناكرێت به‌راوردبكرێت به ئاگردانی زه‌رده‌شتی، چونكه ته‌نكه و به‌رگه‌ی ئاگری به‌رده‌وامی نه‌ده‌گرد .هه‌روه‌ها شوێنه‌وارناسان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه په‌رستگه‌كه‌ی نوشیجان پێده‌چێت بۆ ژنی یه‌كێك له میره میدییه‌كان دروستكرابێت كه خه‌ڵكی شوێنێكی تر بووه ،ئایینێكی تری هه‌بووه .به مردنی ئه‌و ژنه په‌رستگه‌كه پڕكراوه‌ته‌وه.6 له ئه‌مڕۆدا لێره و له‌وێ ده‌بیسترێت كه میدییه‌كان زه‌رده‌شتی بوون ،پاشایانی میدیا به‌تایبه‌ت دیاكۆ و كه‌یخوسره‌و یه‌كه‌م زه‌رده‌شتی بوون .سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه كه له تۆماره مێژووییه‌كاندا پاشایه‌كی میدی نییه ناوی دیاكۆ بێت .به‌ڵكو دیاكۆ میرێكی ناوچه‌كانی نێوان بۆكان و شنۆ بوو ،له (ده‌وڵه‌تی ماننا) له ساڵی 714 پ.ز سارگۆنی پاشای ئاشوریبهدیلیگرتیولهگهڵماڵو 7 منداڵهكهیدادوریخستهوهبۆشاری حه‌ما له سوریا. دوای نزیكه‌ی دووسه‌د ساڵ (هیرۆدۆتس)ی مێژوونووس ده‌ڵێت :هۆزه میدییه‌كان پاشایه‌كیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد ناوی (دایۆكس) بوو .به‌اڵم ئه‌م نووسینه‌ی هیرۆدۆتس بناغه‌یه‌كی مێژوویی نییه .هیرۆدۆتس ده‌ڵێت :یه‌كه‌م كاری دایۆكس دروستكردنی شاری هه‌مه‌دان و كۆشكێك بوو كه حه‌وت شورای هه‌بوو ،هه‌ریه‌كه و بهرهنگێك رهنگكرابوو8.به‌اڵم هه‌روه‌ك وتمان بۆ چوونه‌كانی هیرۆدۆتس زۆر جێگه‌ی متمانه نین .هه‌روه‌ها له ده‌قێكی ئاشوریدا باس له چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی میدی ده‌كرێت و له شوێنێكدا كه ده‌قه‌كه به‌شێكی شكاوه ناوی بنه‌ماڵه‌یه‌ك نووسراوه كه جاران هه‌ندێك له پسپۆڕانی خه‌تی بزماری به (بێت-دیاكۆ)
121
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ده‌یانخوێنده‌وه ،به‌اڵم دوایی پسپۆڕانی خه‌تی بزماری و زمانی ئاشوری بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ناوه نووسراوه (بێت-میدیا) نه‌ك (بێت-دیاكۆ). ئه‌مه له الیه‌ك ،له الیه‌كی دیكه‌وه كه‌یخوسره‌و له سااڵنی 614پ .ز ده‌ركه‌وت و كه‌ركوكی گرت، له ساڵی 612پ .ز ده‌وڵه‌تی ئاشوری رووخاند و ده‌وڵه‌تی میدیای دامه‌زراند.9كه‌یخوسره‌و له كۆتاییه‌كانی سااڵنی 580پ .ز مردووه ،واتا پێش له‌دایكبوونی زه‌رده‌شت! هه‌روه‌ها (دیاكۆ)یواڵتی (ماننا)ش یهكسهده پێش كهیخوسره و ژیاوه ،ئیتر چۆن بوونه زه‌رده‌شتی؟
یه‌كه‌م پاشای زه‌رده‌شتی ك بوو
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
122
هه‌رچه‌نده ده‌وترێت كه زه‌رده‌شت له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش مه‌سیح ژیاوه .با بزانین بۆ ئه‌م بۆچوونه چ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه .له راستیدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نووسراو له‌به‌رده‌ستدا نییه ده‌رباره‌ی ناوهێنانی زه‌رده‌شت له ده‌قه مێخییه‌كاندا ،نه له زاگرۆس ،نه له ئێران و نه له میسۆپۆتامیا. به‌ڵكو ته‌نها ناوی ئاهورامه‌زدا له ده‌قه مێخییهكان (نووسینه بزمارییهكاندا) باسكراوه .ناوهێنانی ئاهورامه‌زدا وه‌ك تاكه خواوه‌ندێك بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا له‌سه‌ر روی شاخی بێستوون تۆماركرا له‌ساڵی 522ی پێش مه‌سیح ،واته 28ساڵ دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی میدیا به‌ده‌ستی فارسه هاخامهنشییهكان .ئه‌م نووسینه له الیه‌ن پاشای هاخامه‌نشی داریوشی یه‌كه‌م ( 486-522پ.ز) تۆماركراوه ،بابزانین داریوش بۆ چ یادگارییه‌ك ئه‌م نووسینه‌ی تۆماركرد.
راپه‌ڕینه‌كه‌ی هه‌مه‌دا و هه‌ولێر
هه‌روه‌ك باسمانكرد كۆرشی فارسی هاخامه‌نشی له ساڵی 550پ .ز ده‌وڵه‌تی میدیای رووخاند و ده‌وڵه‌تی فارسی دامه‌زراند .01دوای
28ساڵ له فه‌رمانڕه‌وایی فارسه هاخامهنشییهكان به‌سه‌ر گه‌النی كۆنی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ،له (به‌هاری- نه‌ورۆزی) ساڵی 522پ .ز هه‌موو گه‌الن دژی فارسه‌كان راپه‌ڕین .له زاگرۆس نه‌وه‌كانی پاشایانی میدیا له هه‌مه‌دان و له هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌م راپهڕینهیانكرد .به‌اڵم ئه‌م راپه‌ڕینانه‌ش الیه‌ن داریوشی یه‌كه‌می فارسی هه‌موویان سه‌ركوتكران.
قه‌ت وعامی نه‌وه‌كانی كه‌ی وسرهو له شاری هه‌مه‌دا و ئهربێ
داریوشی فارسی دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌م راپه‌ڕینانه و سه‌ركه‌وتنی خۆی له‌شاخی بێستون تۆماركرد .له دیمه‌نێكدا كه له شاخی بێستون هه‌ڵكه‌ندراوه ،خۆی وه‌ك سه‌ركه‌وتوو ،پاشای واڵتانیش به كۆتكراوی ده‌رده‌كه‌ون له‌به‌رده‌میدا .داریوش سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیدا به هه‌ر سێ زمانی فارسی كۆن،ئیالمی ،بابلی و به هه‌ردوو خه‌تی ئارامی و خه‌تی مێخی تۆماركردن .له نووسینه‌كاندا داریوش ده‌ڵێت :ئه‌م سهركهوتنانهم به یارمه‌تی ئاهورامه‌زدا و به هیممه‌تی ئه‌و به‌ده‌ستهێناوه ،سوپاس و ستایشی بۆ ئاهورامه‌زدا راگه‌یاند .به‌ڵی ئه‌مه كۆنترین ناوهێنانی ئاهورامه‌زدایه له مێژوودا ،داریوشی فارسی ،یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ناوی ئاهورامه‌زدای هێناوه ،ئه‌گه‌ر ئاهورامه‌زدا گه‌وره‌ترین خواوه‌ند یان رۆحی پیرۆزی زه‌رده‌شتی بێت ،كه‌واته به پێی نووسینه‌كانی شاخی بێستون ده‌بێت پاشا داریوشی فارسی لەوانەيە یه‌كه‌م زه‌رده‌شتی بووببێت له‌دوای زه‌رده‌شت خۆی! بابێینه سه‌ر نووسینه‌كه‌ی شاخی بێستون و بزانین داریوشی فارسی چی ده‌ڵێت« :من داریوس، پاشاكه ،كوڕی هایستاسپیس ،هاخامهنششیهكم (ئهخمینیهكم) ،پاشای پاشاكانم ،فارسێكم ،پاشای واڵتی فارسم» .پاشان باسی ئه‌وه‌ده‌كات كه باوكی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی پیاوماقوڵ و میری فارسه‌كان بوون.
خا ل
له برگه‌ی پێنجه‌مدا پاشا داریوس ده‌ڵێت»:له ژێر پارێزگاری ئاهورامه‌زدادا من پاشام .ئاهورامه‌زدا پاشایه‌تی پێداوم».11
به‌هاره خوێناوییه‌كه‌ی هه‌مه‌دا
برگه‌ی 26له نووسینه‌كه‌ی شاخی بێستون: «شیترانتهخما( ،له هۆزی) سهگارتییهكان، راپه‌ڕی و به خه‌ڵكی ده‌وت :من پاشام ،نه‌وه‌ی كهیئهخسار(كه‌یخوسره‌و)م .پاشان سوپایه‌كم له میدی و فارسه‌كان بۆ نارد .تهخماسپهده، خزمه‌تكارم ،كه میدییهك بوو ،كردم به سه‌ركرده‌ی ئه‌و سوپایه .فه‌رمانم پێكردن و وتم :بڕۆن ،بڕۆن و راپه‌ڕیوه‌كان ببه‌زێنن ئه‌وانه‌ی كه گوێڕایه‌ڵم نین». تهخماسپهده به سوپاوه به‌ڕێكه‌وتن .له جه‌نگێكدا كه ئاهورامه‌زدا پشتگیرم بوو .له ژێر پارێزگاری ئاهورامه‌زدادا سوپاكه‌م ،راپهڕیوهكانیان به‌زاند. له رۆژی 5ی تشریتو (تشرین) جه‌نگه‌كه‌یان كرد. شیترانتهخمایان بهدیگرت و بۆ منیان هێنا .لوتیم بڕی ،هه‌ردوو گوێچكه‌كانی ،زمانی ،یه‌ك چاویم كوێركرد .به دهروازهكهمدا هه‌ڵمواسی .هه‌موو خه‌ڵك ده‌یانتوانی بیبینن .پاشان له شاری ئهربێال تێاڵتڕێنم كرد .راپه‌ڕیوه (یاخیبوو)ه‌كان ،كوژراو و رزگاربووهكانیان چوارسه‌د و چل و حه‌وت كه‌س بوون».31 هه‌روه‌ك داریوش بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ،هه‌ردوو شازاده میدییهكهی نه‌وه‌ی كه‌یخوسره‌و دوای لوت و گوێ و زمان بڕین و (چاو)ێك كوێركردنیان هه‌ڵواسراون ،پاشان تێاڵتڕێن كراون .ئه‌و زه‌مانه سێداره و له‌خاچدان نه‌بوو ،به‌ڵكو «تێاڵتڕێن» هه‌بوو ،كه ئاشورییه‌كان دایانهێنابوو .داریوش ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی له ئاشورییه‌كانه‌وه وه‌رگرتبوو. دیله‌كان رووت ده‌كرانه‌وه ،كۆڵه‌كه‌یه‌ك كه سه‌رێكی باریك و تیژی هه‌بوو ،له (كۆم)ی هه‌ر دیلێك دهچهقێندرا و یان له سكی دهچهقێندرا ،پاشان
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
له بڕگه‌ی 25دا داریوش ده‌ڵێت” :به‌ره‌و میدیا به‌ڕێكه‌وتم .كه گه‌یشتمه میدیا ،له شاری كوندور، فهراڤهرتیش وتی:من خهشاتریتتی (پاشا)م ،نه‌وه‌ی كهیئهخساریس(كه‌یخوسره‌و)م ،پاشاكه‌ی میدیا، له‌گه‌ڵ من شه‌ڕی كرد ،له جه‌نگێكدا به یارمه‌تی ئاهورامه‌زدا كه پشت و په‌نام بوو .له ژێر چاودێری ئاهورامه‌زدادا ،سوپاكه‌ی فهراڤهرتیشم به‌زاند .له 25ی نیسانی ساڵی 522پ .ز ئه‌و شه‌ڕه‌مان كرد. سی و چوارهه‌زار و چوارسه‌د و بیست و پێنج (میدی)م لێكوشتن ،هه‌روه‌ها دیله‌كانیان له ژماره نه‌ده‌هاتن .پاشان فهراڤهرتیش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی كه‌م له سه‌ربازه‌كانیدا به سواری ئه‌سپێك هه‌ڵهات، چوو بۆ شاری رهگا له میدیا .سوپام بۆ ناردن. له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانی ،فهراڤهرتیشان گرت و هێنایانن بۆم .لوتیم بڕی،هه‌روه‌ها هه‌ردوو گوێچكه‌كانی، زمانی ،یه‌ك چاویم كوێركرد .هه‌ڵمواسی به دهروازهكهمهوه .بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵك بیبینێت. پاشان تێاڵتڕێنم كرد(كۆڵهكهم تێبڕی) له شاری ئێكباتانا (هه‌مه‌دان) .چل و حه‌وت پیاوماقوڵی شاری
دامركاندنه‌وه‌ی راپه‌ڕینه‌كه‌ی شاری ئهربێ و كوشتنی نه‌وه‌كانی كه‌ی وسرهو
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
هی ئاماژه‌یه‌كی نووسین و به‌ڵ هی شوێنه‌واری بۆ په‌رستنی ئاهورامه‌زدا له‌به‌رده‌ستدا نییه، نه له پێ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی میدیا و نه له‌كاتی فه‌رمانڕه‌وایی پاشایانی میدیادا.
ئێكباتانام سه‌ربڕی ،سهرهكانیانم به قوله‌كانی شورای شاره‌وه هه‌ڵواسی».21
123
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
كۆڵه‌كه‌كه له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی شار له زه‌ویدا دادهچهقهنێندرا ،بۆ ماوه‌ی رۆژێك یان زیاتر به‌و ئازاراوه دیله‌كان خوێنیان لێ ده‌چۆڕا هه‌تا ده‌مردن. داریوشی فارس ،به‌م شێوه‌یه كۆتایی به بنه‌ماڵه‌ی میدیا و كه‌یخوسره‌و هێناوه و قه‌تڵوعامی كردوون ،داریوش له نووسینه‌كانی شاخی بێستون ده‌ڵێت« :ئه‌م سهركهوتنانهم به ناو و یارمه‌تی ئاهورامه‌زدا ئه‌نجامداوه ،ئاهورامه‌زدا ههڵیبژاردوم بۆ پاشایه‌تی» .به‌م شێوه‌یه بۆ خوێنه‌ری به‌رێز روونده‌بێته‌وه كه میدییه‌كان نه‌ك هه‌ر ئاهورامهزداپهرست نه‌بوون ،به‌ڵكو بوونه قوربانی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئاهورامه‌زدا .میدییه‌كان له‌ژێر ناوی ئاهورامه‌زدادا قه‌تڵوعام كراون ،ده‌سه‌اڵت و ده‌وڵه‌تیان تیاچوو ،نه‌وه‌كانی میدیا و كه‌یخوسره‌و به قێزه‌ونترین شێوه كوژران ،ته‌نها ئه‌و میدیانه له ده‌رباری كۆشكی فارس و دین و ده‌وڵه‌تدا مانه‌وه كه ملكه‌چی فارسیان قبوڵكرد.
دزینی ئایینی زه‌رده‌شتی و پیری م‌و هكا
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
124
هه‌ندێك كه‌س كه وه‌ك نووسه‌ری تۆڕه كۆمه‌اڵیه‌تییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و به‌رهه‌می نووسراویان نییه ،به خوێنه‌رانیان دهێژن كه‌وا داریوشی فارس زه‌رده‌شتی له میدییه‌كان دزیوه، به‌تایبه‌ت له پیری موغان؟! ئه‌م باسه كه بۆ یه‌كه‌م جار دێته به‌رگوێیان ،هه‌ر وه‌ك باسی شیعه و عه‌لی و قورئان دزینه‌كه وایه كه شیعه ده‌ڵێن قورئان بۆ عه‌لی هاتبوو .به‌اڵم با بزانین موغ كێ بوون؟ ئایا عه‌شیره‌ت بوون یان پیاوی ئایینی؟ ئایا میدی بوون یان فارسی؟ ده‌گوترێت (پیری موغان) میدی بوو ،داریوش كوشتی .به‌اڵم به گه‌ڕانه‌وه بۆ نووسینه‌كه‌ی شاخی بێستون ده‌بینین داریوش ده‌ڵێت (بارزییا) كوڕی كۆرشی فارس بووه .هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ،كۆرشیهكهم پاشای فارس و دامه‌زرێنه‌ری
كه‌ی وسرهو پێ له‌دایكبوونی زه‌رده‌ش مردووه ،ئیتر چۆ كه‌ی وسره بووه به زه‌رده‌شتی ده‌وڵه‌تی فارسی هاخهمهنشی و رووخێنه‌ری ده‌وڵه‌تی میدیابوو .داریوش ده‌ڵێت بارزیا له‌الیه‌ن برا گه‌وره‌كه‌یه‌وه كوژرا ،برا گه‌وره‌كه‌ی پاشا قه‌مبیز (كامبیس)یپاشای فارس بوو .داریوش ده‌ڵێت پاش ئه‌وه یه‌كێكی دیكه له بنه‌ماڵه‌ی میدییه‌كان وتی من بارزیام و نه‌مردووم .داریوش به‌م كه‌سه ده‌ڵێت درۆزن ،ده‌ڵێت ئه‌و بارزیا نه‌بوو به‌ڵكو ناوی (گاوماتا) بووه له بنه‌ماڵه‌ی ماگوش بووه .داریوش ئه‌م كه‌سه ده‌كوژێت .هه‌رچه‌نده هیچ سه‌رچاوه‌ی دیكه له‌به‌رده‌ستتدا نییه كه بزانین داخۆ ئه‌م كه‌سه هه‌مان شازاده‌ی فارس بارزیای كوڕی كۆرش بووه ،یان ناوی (گاوماتا) بووه و له بنه‌ماڵه‌ی عه‌شیره‌تی ماگوش بووه .هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌كی مێژوویی نییه ده‌رباره‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی بووبن .ناشزاندرێت كه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به پله‌ی موغی زه‌رده‌شتییه‌وه هه‌یه كه له دواتردا ده‌رده‌كه‌وێت .41ئیتر ئه‌و قسه و باس و حه‌كایه‌ت گێڕانه‌وه‌یه‌ی كه ده‌رباره‌ی پیری موغان و راپه‌ڕین ده‌كرێت بناغه‌یه‌كی راستی نییه ،میدییه‌كان دوو شازاده‌ی ناوداری خۆیان هه‌بوو كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و راپه‌ڕینه‌یان كرد، فراڤهرتیس له هه‌مه‌دان و شتیرانتهخما له ئهربێال (هه‌ولێر)،هةردووكيان داريوشي فارس كوشتني. به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه باردیا هه‌ر فارس بووه و له بنه‌ماڵه‌ی موغه‌كان بووه .موغه‌كان عه‌شیره‌ت بوون ،نه‌ك پیاوی ئایینی .جا ته‌نها شتێك لێره‌دا جێی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه باردیا هانای بردبوو بۆ
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
وێنه‌ی دوو جێ مۆری ئاشوری كه له شاری نه‌مرود دۆزراونه‌ته‌وه و له وێنه‌ی یه‌كه‌مدا دوو كه‌سی ئاشوری ساڵ‌و له هێمای خواوه‌ند ئاشور یان خواوه‌ند شاماش ده‌كه‌ن .له‌وێنه‌ی دووه‌مدا كه‌سێك له‌به‌رده‌م ئاگردانێكدا خواوه‌ند عه‌شتاری ئهربێال ده‌په‌رستێت .هه‌ردوو مۆره‌كه بۆ سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش مه‌سیح ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه سه‌رده‌می ئیمپراتۆرییه‌تی ئاشوری بوو.51
شوێنه‌وار و پاش اوه زهردهشتییهكا له كوردستا
فهرهوهههر كه به هێمای ئاهورامه‌زدا ده‌ناسێندرێت ،له بنه‌ڕه‌تدا هێمای خواوه‌ندی خۆری میسرییه و پاشان میتانییه‌كان ئه‌م هێمایه‌یان به‌كارهێنا وه‌ك هێمای خواوه‌ندی خۆر .له الی
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
میدییه‌كان له هه‌مه‌دان .به‌م شێوه‌یه روون ده‌بێته‌وه كه موغه‌كان عه‌شیره‌ت بوون نه‌ك پیاوی ئایینی. ئه‌گه‌ر له‌دواتردا پیاوانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بووبێتنه پیاوی ئایینی ئه‌وه شتێكی ئاسایی بووه ،به‌و شێوه‌یه بنه‌ماڵه‌ی داریوشی فارس ده‌سه‌اڵتیان بۆ خۆیان قۆرخكردووه و رێوره‌سمه ئایینییهكانیشیان داوه‌ته ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه .ئه‌مه له بارێكدا ئه‌گه‌ر قبوڵمانكرد كه موغی زه‌رده‌شتی په‌یوه‌ندی به ناوی ئه‌م عه‌شیره‌ته‌وه هه‌بوبێت.به‌اڵم له هه‌موو باره‌كاندا (بارزیا) كه سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی موغی بووه ،میدی نه‌بووه .به‌ڵكو فارس بووه .باردیا كوڕه بچوكی كۆرشی فارسی بوو .ئه‌و كۆرشهی ده‌وڵه‌تی میدیای روخاند.ئیتر چۆن بوو به میدی!
میسری و میتانییه‌كان هێماكه ته‌نها كه‌وانه‌یه‌ك بوو دوو باڵی پێوه‌بوو ،به‌اڵم دواتر كه ئاشورییه‌كان ئه‌م هێمایه‌یان له میتانییه‌كان وه‌رگرت ،ئیتر له نێو دوو باڵ و بازنه‌كه مایه‌وه ،به‌اڵم له نێو بازنه‌كه‌دا هێمای خواوه‌ندێكی شێوه مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وت كه ده‌ستی به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ ساڵ‌و .ئه‌م هێمایه كتومت له الیه‌ن داریوشی فارسه‌وه له ئاشورییه‌كانه‌وه وه‌رگیراو له شاخی بێستون هه‌ڵكه‌ندراوه .ئه‌م هێمایه‌ی كه ئێستا زه‌رده‌شتییه‌كان كردویانه‌ته هێما و وه‌ك خاچی مه‌سیحیان له مل ده‌كرێت ،هێمای خواوه‌ندی خۆر و خواوه‌ند ئاشوری ئاشورییهكانه. فارسه‌كان به چه‌ندین شێوه وێنه‌ی ئه‌م هێمایه‌یان كێشاوه ،به‌اڵم له زۆربه‌ی وێنه‌كاندا هه‌ر هه‌مان دیمه‌نی هێما ئاشورییهكهیه دووباره‌ده‌بێته‌وه .ئه‌و ساڵوكردنهش له راستیدا خواوه‌نده ساڵودهكات نه‌ك ئه‌وانه‌ی ده‌یپه‌رستن ،پاشا داریوش كه ده‌ستی به‌رزكردووه‌ته‌وه به‌ره‌و رووی ئه‌م هێمایه له شاخی بێستون به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی ساڵونییه ،به‌ڵكو ئه‌و دوو په‌نجه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه وه‌ك هێمایه‌ك
125
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
بۆ سه‌ركه‌وتن ،ئه‌و دوو په‌نجه بهرزكردنهوهیهش كۆنترین هێمای سه‌ركه‌وتنه له مێژوودا ،به‌اڵم چ سه‌ركه‌وتنێك ،سه‌ركه‌وتن به خوێنی زیاتر له 30 هه‌زار میدی راپه‌ڕیو دژی ده‌سه‌اڵتی فارس.
ئا رپهرستی پێ
زه‌رده‌شتی
زه‌رده‌شتییه‌كان به ئاگرپه‌رست ناوده‌برێن، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه به وردبوونه‌وه و چونه قواڵیی دین و ده‌قه‌كانه‌وه ئه‌م ناونانه زیاتر ناتۆرهبێت. به‌اڵم ئاگرپه‌رستی له میسۆپۆتامیای كۆن هه‌بووه و خواوه‌ند )گڕو( خواوه‌ندی ئاگربووه ،پێده‌چێت وشه‌ی كوردی )گڕ( هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت .به‌كارهێنانی ئاگر له رێوڕه‌سمه ئایینیه‌كانی میسۆپۆتامیا و زاگرۆس‌دا پێش زه‌رده‌شتی مێژووییه‌كی دورودرێژی هه‌یه و له ئێستادا ناكرێت باسی بكه‌ین و توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تم به ئینگلیزی له‌و باره‌وه ئاماده‌كردووه.61
ۆڕهكهی قزقاپا هی كێیه
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
126
زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه توێژینه‌وه له گۆڕی قزقاپان ده‌كرێت ،هه‌ر له ئه‌دمۆنزی ئینگلیزه‌وه بۆ شوێنه‌وارناسه ئه‌ڵمانی ،فارس و كورده‌كان. بۆچوونی جیاواز هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م گۆڕه و سه‌رده‌مه‌كه‌ی .هه‌ندێك به میدی ،یان سه‌رده‌می هاخامه‌نشی فارسی ،ته‌نانه‌ت هه‌ندێك به هی سه‌رده‌می یۆنانی-هلینستی ،یان ئه‌شكانی داده‌نێن. هه‌ر یه‌كه و به‌ڵگه‌ی بۆ ده‌هێنێته‌وه .به‌اڵم له‌به‌ر نه‌بوونی نووسین ،یان فه‌وتانی نووسینه‌كه ،به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت بزانرێت ئه‌وانه گۆڕی كێ بوون .راسته سێ ژوور هه‌یه ،هه‌ریه‌كه‌یان گۆڕێكی تێدا هه‌ڵكه‌ندراوه ،به‌اڵم ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه كه ئه‌وانه پاشاكانی میدیا بوون .به شێوه‌یه‌كی گشتیی ده‌توانرێت ته‌مه‌نی قزقاپان
به كۆتایی سه‌ده‌ی شه‌شه‌م یان سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش مه‌سیح دیاریبكرێت ،ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی فارسه‌كان بووه ،به‌تایبه‌ت سه‌رده‌می داریوشی یه‌كه‌م ،ئه‌و پاشا فارسه‌ی كه له ساڵی 522پێش مه‌سیح ئه‌وكاته هه‌رێمه‌كانی دابه‌شكردبوو ،هه‌رێمی میدیا ساترابێكی هه‌بوو .له شوێنی ده‌ریاچه‌ی دوكان شوێنه‌واری گرده دێم هه‌بوو ،كه له سااڵنی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو پشكنینی تێداكرا .71له‌م گرده كۆشكێكی سه‌رده‌می ده‌سه‌اڵتی هاخامه‌نشی دۆزرایه‌وه،پێده‌چێت ئه‌و میره نێژراوانه‌ی ئه‌م گۆڕه‌ی قزقاپان میری ئه‌و كۆشكه بووبن ،به‌اڵم نازانرێت كه ئایا خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌بوون یان نا. له دوای روخانی ده‌وڵه‌تی هاخامه‌نشی فارسی ،له‌گه‌ڵ هاتنی (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی) یش له ساڵی 331پێش مه‌سیح ،بۆ زیاتر له دوو سه‌ده زه‌رده‌شتی تروسكایی لێ‌بڕابوو .زۆربه‌مان له قوتابخانه ،مامۆستای كوردی چیرۆكی یه‌كه‌م ئاوێستای بۆگێڕاوینهتهوه ،كه (له‌سه‌ر پێستی 12 هه‌زار گامێش و به ئاوی زێڕ نووسراوبووهوه، ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی له ساڵی 331پێش مه‌سیح سوتاندوویه‌تی و له‌ناوی بردووه) .هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش هه‌ر چیرۆك بوو ،راستهییهكه ئه‌وه‌بوو كه یۆنانییه‌كان هاتن ئایین و جلوبه‌رگ و زمانی خۆیان باڵوكردهوه و سه‌ركه‌وتووبوون .به‌و شێوه‌یه له‌م سه‌رده‌مدا زه‌رده‌شتی تروسكایی لێ‌بڕابوو .تا هه‌ندێك له پاشایانی ئه‌شكانی ،له‌دوای وه‌ده‌رنانی یۆنانییه‌كان ،هه‌وڵیاندا وه‌ك كه‌له‌پوورێك زه‌رده‌شتی زیندوبكهنهوه ،مه‌به‌سته‌كه‌ش زیاتر ئه‌وه‌بوو كه له جه‌نگدابوون له‌گه‌ڵ یۆنانی ،پاشان له‌گه‌ڵ رۆمه‌كان ،ئه‌و دوو شارستانییه‌ته‌ش به‌خۆیان و دابونه‌ریت و شارستانییهتییانهوه هه‌موو رۆژههاڵتیان داپۆشیبوو ،ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگ و ناوی
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
كه‌سه‌كانیش هه‌مووی كرابوونه یۆنانی .له‌گه‌ڵ ئه‌م زیندووكردنهوهیهدا ،میترا و ئاهینتاپهرستیش تێكه‌ڵی ئاهورامهزداپهرستی كرا .شوێنه‌وارناس و ئێرانناسی به‌ناوبانگ (ئێرنست هێرزفیلد) له كێبێكی دوو به‌رگیدا به‌ناوی وشه‌كانی زه‌رده‌شت زۆر به‌وردی باس له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئایینه ده‌كات .هه‌روه‌ها باس له‌و خواوه‌ندانه ده‌كات كه له پێش زه‌رده‌شتیدا هه‌بوون ،به‌اڵم دواتر له الیه‌ن زه‌رده‌شتییه‌كانه‌وه تێكه‌ڵ به ئاهورامهزداپهرستی كراون .بۆ نموونه ده‌ڵێت میترا خواوههندێكی پێش زه‌رده‌شتییه ،خواوه‌ندی فه‌رمانه كۆمه‌اڵیه‌تییه‌كان بوو ،زه‌رده‌شت بناغه‌ی رێساكانی له‌سه‌ر یه‌شتی میترا داڕشتووه و بناغه‌ی ئاهورامهزداپهرستی له میتراپهرستییهوه وه‌رگرتووه .81ئاناهیتا خواوه‌ندێكی ژن بوو «خاتوونی ئاژه‌ڵه‌كان» به ئاوی ئاسمانی و فه‌ڕ و به پیتی داده‌ندرا.له الیه‌ن زه‌رده‌شته‌وه په‌رستنی ئه‌م خواوه‌نده ره‌تكرایه‌وه ،به‌اڵم كوڕه‌كه‌ی داریوشی فارس كه بووه پاشا ،ئاناهیتاپهرستی تێكه‌ڵ به زه‌رده‌شتی كرد .رێزگرتن له ئاژهاڵن له نێو زه‌رده‌شتیدا به‌تایبه‌ت سه‌گ په‌یوه‌ندی به‌م ئاناهیتایهوه هه‌یه .91هۆما خواوه‌ندێكی پێش زه‌رده‌شتی بوو وه‌ك خواوه‌ندی دایۆنیسی یۆنانی كه خواوه‌ندی شه‌راب بوو.02 تێكه‌ڵكردنی میتراپه‌رستی به ئاهورامهزداپهرستی
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ئه‌م هێ ایه‌ی كه ئێ تا زهردهشتییهكا كردویانه‌ته هێ ا و وه خاچی مه‌سی یا له م ده‌كرێ ،هێ ای خواوه‌ندی خۆر و خواوه‌ند ئاشوری ئاشورییهكانه.
له شێوه ساسانییهكهیدا له‌ژێر كاریگه‌ری رۆمه‌كان بووه .چونكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا له ناو رۆمه‌كاندا و به‌تایبه‌ت له ناو سوپای رۆمدا میتراپه‌رستی ته‌شه‌نه‌ی كردبوو .چه‌ندین په‌رستگه‌ی میترایی له ژێر زه‌وی له ناو شاره رۆمانییه‌كان دروستكران، ته‌نانه‌ت باشترین نموونه‌كانی په‌رستگه‌ی میترایی په‌رستگه‌كانی میتران له شاری رۆما .هه‌روه‌ها میترایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی چیرۆكی له‌دایكبوونی مه‌سیح هه‌بووه ،به‌تایبه‌ت كه له هه‌ندێك له مه‌زهه‌به مه‌سیحییه‌كاندا كۆتایی مانگی دیسه‌مبه‌ر وه‌ك له‌دایكبوونی مه‌سیح داده‌ندرێت له الیه‌ن هه‌ندێك له مێژوونووسانه‌وه بهراوركراوه به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی میترا له كۆتایی دیسه‌مبه‌ردا. كێشمه‌كێشمی ئه‌شكانی و یۆنانی ،پاشان ئه‌شكانی و رۆمانی و دواتریش ساسانی و بێزه‌نتی، كاولكارییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیداهێنا له ناوچه‌كانی كوردستان ،به‌تایبه‌ت كوردستانی باشوور .چونكه شوێنی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و دوو ئیمپراتۆرییهتهبوون، پاشان هه‌ردوو ئیمپراتۆرییه‌تی بێزه‌نتی و ساسانی كه‌وتنه كوشت و بڕی شوێنه‌كه‌وتووه‌كانی ئایینی ئیمپراتۆرییهتهكانیان ،له‌مه‌شدا كوردانی ژێرده‌ستی ئیمپراتۆریه‌تی بێزه‌نتی كه زۆرینه‌ی كوردستانی ده‌گرته‌وه به‌شێكی زۆری كوردستانی باشوور، هه‌موو كوردستانی باكور و رۆژئاوا كه زۆرینه مه‌سیحی بوون هه‌ر كاتێك ساسانیییهكان هێرشیان بهێنایه ئه‌وان یه‌كه‌م قوربانی بوون .یهههمان شێوه زهردهشتییهكانیش له هه‌ندێك به‌شی كوردستانی باشوور و رۆژهه‌اڵتی كوردستان ده‌كه‌وتنه بهرچهوساندنهوهی بێزه‌نتییه مه‌سیحییه‌كان. له‌وانه‌یه باشترین نموونه‌ی ئه‌م جه‌نگ و كێشمه كێشمه له شوێنه‌واره‌كه‌ی ده‌ربه‌ندی بازیاندا به‌ڕوونی ببینین .ئه‌م شوێنه‌واره‌ی ده‌ربه‌ندی بازیان كه له كۆتایی سااڵنی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی
127
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
128
رابڕدوو له الیه‌ن چه‌ند شوێنه‌وارناسێكی كورده‌وه له‌گه‌ڵ بێزه‌نتییه‌كان و جه‌نگی ساڵی 628زاینی تێیدا هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌واری تێدا ئه‌نجامدرا ،چه‌ندین ساسانییه‌كان خراپ تێك‌شكان و رۆمه بێزه‌نتییه‌كان ره‌گه‌زی بیناسازی گرنگی ده‌رخست .قهاڵیهكی گه‌یشتنه ده‌شتی شاره‌زور ،جا له‌وانه‌یه ئه‌م خاچانه تۆكمه كه دیواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زۆر ئه‌ستورن. هی سه‌ربازه رۆمه مه‌سیحییه‌كان بێت و له‌كاتی چه‌ندین قولله‌ی به‌هێزی هه‌یه .به به‌رد و قسڵ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌م قه‌اڵ و ئاتهشگهدهیهدا له‌گه‌ڵ دروستكراوه (كه یه‌كێكه له كه‌ره‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان هێنابێت بۆ ئه‌و شوێنه .شایه‌نی باسه دواتر بیناسازی له كوردستاندا له سه‌رده‌می ئه‌م شوێنه‌واره وه‌ك قهاڵیهك بۆ چاودێری رێگه‌ی ساسانییه‌كاندا) .له ناوه‌ڕاستی ئه‌م قه‌اڵ به‌هێزه‌دا بازرگانی نێوان كه‌ركوك و ناوچه شاخاوییه‌كان چوارتاقێك به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه پاشماوه‌ی كۆڵه‌كه به‌كارهێنراوه ،له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كاندا چه‌ند بازنییهی ئهستورهكانی ماوه‌ته‌وه و له ناوه‌ڕاستیدا جارێك نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه. سه‌كۆیه‌ك ده‌بیندرێت .له كاتی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م په‌رستگه‌ی چوارستین له نزیك دهۆك، سه‌كۆیه‌دا ،وێنه‌ی ئه‌م پاشماوه بیناسازییانه یه‌كێكه له په‌رستگه زه‌رده‌شتییه‌كان و له ناو گیراون و له ئه‌رشیفی هه‌ڵكه‌ندراوه. شاخه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری شوێنه‌واره‌كه‌ی به‌اڵم پارێزراون. سلێمانی ده‌ربه‌ندیخان خانێكی كۆنه جێگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌اڵم و په‌رستگه‌ی زه‌رده‌شتی سه‌رسوڕمانه ،ئه‌م چوارتاقه نه‌بووه ،له ساڵی 2009ئه‌و له‌دواییدا ده‌ستكاری كراوه تیمه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره‌یان به شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له نۆژهندهكردهوه كاره‌كانیان كه‌نیسه‌ی بازلیكی بچێت ،كه پێ راگیرا له الیه‌ن لیژنه‌یه‌كی جۆرێك له كه‌نیسه‌ی كۆنه پسپۆڕ له به‌رێوه‌به‌رێتی قه‌اڵی بازیان و په‌رستگه زهردهشتییهكه و له سه‌رده‌می ساسانییه‌كان گشتیی شوێنه‌وار ،چونكه (فۆتۆی نووسه‌ر .(2005 له ناوچه‌كانی میسۆپۆتامیا خانه كۆنه‌كه‌یان به چیمه‌نتۆ هه‌بوون .ئه‌م ساخته‌كردنه به مه‌به‌ستبووه، نۆژهنكردبووهوه ،هه‌روه‌ها به پشتبه‌ستن به قسه‌وباس زۆرن كه لێره‌دا جێگه‌ی باسكردنی شێوازی شوێنه‌وارێكی ئێرانی له‌خۆڕا گومه‌ز و 12 نییه .به‌اڵم ئه‌وه‌ی كه حاشا هه‌ڵنه‌گره ئه‌وه‌یه به‌شی بۆ زیادكرابوو . ئه‌م شوێنه‌وارانه پاشماوه‌یه‌كی شارستانی كۆنی كه له‌م شوێنه‌واره‌دا چه‌ندین پاشماوه‌ی خاچ كوردستانن ،موڵكی هه‌موو مرۆڤایه‌تین و به‌ته‌نیا دۆزراونه‌ته‌وه ،خاچه‌كان له گه‌چ دروستكراون و هیچ گروپ و الیه‌نێك ناكرێت خۆی بكات به خاوه‌نی. به ره‌نگی سور و ره‌ش رهنگكراون .ئه‌وانه‌ی كه به به‌راورد به‌و ماوه زۆره‌ی ده‌سه‌اڵتی ئه‌شكانی پێیان وایه كه‌نیسه‌یه ،ئه‌م خاچانه ده‌كه‌نه به‌ڵگه، و ساسانی له زۆرێك له ناوچه‌كانی رۆژهه‌اڵت و به‌اڵم له راستیدا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رووداوه باشوری كوردستاندا ،پاشماوه‌ی زه‌رده‌شتییه‌كان مێژووییه‌كان ده‌بینین كه له كۆتاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ساسانی‌دا ،ساسانییه‌كان له جه‌نگێكی سه‌ختدابوون كه‌من .ئه‌م كهمییهش هیچ په‌یوه‌ندی به تێكدان و
خا ل
كۆنترین یه‌كتاپه‌رستی له كوردستا
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ئایینی زه‌رده‌شتی پێده‌چێت له‌سه‌ره‌تادا یه‌كتاپه‌رستییه‌كی پوخت بووبێت ،به‌اڵم دواتر كه‌م تازۆر دوانه‌یی ( )Dualismخێر و شه‌ڕ كه‌مێك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هێناوه .22دیمه‌نی نه‌خشه ههڵكهندراوهكانی پاشایانی ساسانی لهتاق وه‌سان له به‌رده‌م په‌یكه‌ری خواوه‌ندانی ئاهورامه‌زدا ،میرا و ئاناهیتادا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه له سه‌رده‌می ساسانی‌دا زه‌رده‌شتییه‌ت له‌به‌رگه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیدا نه‌ماوه ،به‌ڵكو له دوانهییش تێپه‌ڕیوه .ئاهورامه‌زدا، میترا و ئاناهیتا وه‌ك مرۆڤ وێنهكێشراون و وه‌ك پاشایانی ساسانی یان به‌سواری ئه‌سپن یان رووبه‌ڕوو به‌یه‌كتر ده‌گه‌ن .ئه‌م دیمه‌نانه هێنانه‌خواره‌وه‌ی شكۆی خواوه‌نده‌كان بۆ شكۆی پاشای ساسانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی شكۆی پاشا بۆ شكۆی خواوهندهكانمان نیشان ده‌ده‌ن .میترا یه‌كێك بووه له خواوه‌نده كۆنه‌كانی ئارییه‌كان ،نزیكه‌ی هه‌زارساڵ پێش زه‌رده‌شتی ده‌ركه‌وتووه .به‌اڵم ئه‌و میتراپهرستییهی ساسانییه‌كان له رۆمه‌كانه‌وه وه‌ریانگرتبوو دوای ئه‌وه‌ی میتراپه‌رستی ناو رۆمه‌كان به خێرایی ته‌شه‌نه‌ی كرد. كۆنترین یه‌كتاپه‌رستی له مێژووی كۆنی كوردستاندا پێده‌چێت پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم بووبێت. ئه‌و هه‌رچه‌نده بابلی یان سۆمه‌ری بووه ،به‌اڵم به كوردستاندا كۆچی كردووه بۆ فه‌له‌ستین و میسر و حیجاز .ده‌گوترێت له حه‌ڕان له‌دایك بووه و له‌شاری ئورفه چه‌ند ئه‌شكه‌وت و شوێنه‌وار به‌ناوی شوێنی له‌دایكبوونی ئیبراهیم و شوێنی
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
فه‌وتانه‌وه نییه .چونكه ئه‌گه‌ر تێكیشدرابن ئه‌وه پاشماوه‌كانیان هه‌ر ده‌مایه‌وه .ئه‌وه‌تا شوێنه‌واری پهیكوڵی پاشاى ساسانى نه‌رسه له گه‌رمیان هه‌موو به‌رده نووسراوه‌كانیشی ماون و له‌دوای راپه‌ڕین هێندرانه مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی.
مه‌نجه‌نیق و چه‌ندین چیرۆك بۆ ئه‌و شوێنه‌وارانه دروستكراونكهجێگهیمتمانهنین،بهاڵموهك ده‌ق ته‌نها ئاماژه‌یه‌كی ته‌لمودی جوله‌كه‌كان هه‌یه كه ئیبراهیم حه‌وت ساڵ له كوردستان ژیابێت .32هه‌ندێك له مێژوونووسه‌كانی كوردستانیش له‌سه‌ده‌ی رابردوو ده‌یانوت حه‌زره‌تی ئیبراهیم زه‌رده‌شتی یه‌كه‌مه، زه‌رده‌شت زه‌رده‌شتی دووه‌مه .جا ئه‌وان له‌وانه‌یه هه‌ر مه‌به‌ستیان له یهكتاپهرستییهكه بووبێت. به‌اڵم پێش له‌دایكبوونی زه‌رده‌شت و باڵوبوونه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌ی له كوردستان ،به‌تایبه‌ت له واڵتی میدیا ،جوله‌كه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌تایبه‌ت جوله‌كه‌ی شاری سامره (سامری) لهالیهنئاشورییهكانهوهراگوێزران بۆ واڵتی ماد له ساڵی 715پ.ز واته زیاتر له یه‌ك سه‌ده و نیو پێش ده‌ركه‌وتنی زه‌رده‌شت .ئایینی جوله‌كه له نێو گه‌النی زاگرۆس‌دا باڵوبووه‌وه و باشترین نموونه بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌دیابین بوو .شانشینی ئه‌دیابین كه ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی باشووری كوردستانی لهبندهستدابوو ،له روباری دیجله‌وه بۆ زێی خواروو و هه‌ندێك كات فراوانتریش بوو ،له سه‌رده‌می شاژنه هێلینا و ئازاتی كوڕیدا هه‌ردووك لە هەولێر بوونه جو، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكه‌كه قبوڵیان نه‌كردن و ئه‌وانیش شاری ئهربێال (هه‌ولێر)ی پایته‌ختی ئهدیابینیان به‌جێهێشت و رویان له ئورشه‌لیم كرد .42له دوای باڵوبوونه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحی و ده‌سه‌اڵتی بێزه‌نتییه‌كان ،زۆربه‌ی ناوچه‌كان له كه‌ركوكه‌وه بۆ كورستانی باكور و رۆئاوای كوردستان بوونه مه‌سیحی ،هه‌روه‌ك ئێستا ده‌یبنین كه كورده مه‌سیحییه‌كان له زۆرێك له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامییان به باوه‌ڕی خۆیان داوه .جوله‌كه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه هه‌تا له ساڵی 1948به‌كۆمه‌ڵ كۆچیان كرد بۆ فه‌له‌ستین. به‌شێكی به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا مه‌سیحی بوون ،دوای
129
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
هاتنی ئیسالمیش به‌شێكیان هه‌تا ئێستا پێڕه‌وی ئایینی خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌ر مه‌سیحین .له ئه‌ده‌بیاتی مه‌سیحییه‌كانی كوردستاندا مار به‌هنام (بهنام) و مار شیرین ئه‌و خوشك و برایه‌ی كه ده‌گوترێت شازاده‌ی ساسانی بوون و نه‌وه‌ی شاپور بوون، دوای ئه‌وه‌ی بوونه‌ته مه‌سیحی له‌الیه‌ن ساسانییه زه‌رده‌شتییه‌كانه‌وه كوژراون .مار قه‌ره‌داغ كه ئه‌وی خه‌ڵكی ئه‌م قه‌ره‌داغه بووه و پله‌وپایه‌ی سه‌ربازی و ئیداری هه‌بووه له ناو ده‌وڵه‌تی ساسانی‌دا ،له رێگه‌ی مه‌سیحییه‌كانی كوردستانه‌وه بووه‌ته مه‌سیحی و پاشان كوژراوه .هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌قه ئه‌ده‌بییه مه‌سیحیانه زۆر ورده‌كاری مێژوویی تێدانییه ،به‌اڵم ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌سیحییه‌كانی كوردستان توشی چه‌وساندنه‌وه بوون له ژێر ده‌سه‌اڵتی هه‌ندێك له پاشایانی ساسانی‌دا ،به‌تایبه‌ت شاپور .به‌هه‌مان شێوه‌ش زه‌رده‌شتییه‌كانی ژێرده‌سه‌اڵتی رۆمه بێزه‌نتییه‌كان.52
دهرئهن ام
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
130
ده‌رئه‌نجام له كۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌ڵگه‌ی مێژوویی و شوێنه‌واری له‌به‌رده‌ستدا نییه ده‌رباره‌ی ژیان و شوێنی له‌دایكبوونی زه‌رده‌شت .هه‌روه‌ها هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه كه بیسه‌لمێنێت پاشایانی میدی زه‌رده‌شتی بوون .به‌ڵكو له‌دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی میدیا به‌ده‌ستی فارسه‌كان ،پاشا داریوشی فارس یه‌كه‌م ئاهورامهزداپهرست بووه له مێژوودا و هه‌ر ئه‌ویش شازاده میدییه‌كان و نه‌وه‌ی كه‌یخوسره‌وی میدیا و زیاتر له 30هه‌زار میدی له هه‌ولێر و هه‌مه‌دان قه‌تڵوعام كرد .ئایینی زه‌رده‌شتی هه‌ر له‌دوای داریوش و له‌سه‌رده‌می كوڕه‌كه‌یدا له یه‌كتاپه‌رستییه‌وه به‌ره‌و دووانه‌یی (دوالیزم) و فره‌خواوه‌ندی رۆیشت. هاتنی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی زیانێكی گه‌وره‌ی به‌م
ئایینه گه‌یاند ،دوای سێ سه‌ده له فه‌رمانڕه‌وایی یۆنانییه‌كان ئایینه‌كه به‌ته‌واوی به‌ره‌و شێوان چوو .هه‌وڵی پاشایانی ئه‌شكانی و ساسانی بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی زه‌رده‌شتی و كۆكردنه‌وه‌ی ئا‌ڤێستا هه‌رچه‌نده سه‌ركه‌وتوو بوو ،به‌اڵم زیاتر شێواندی، به تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا .هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی مه‌زده‌كی و مانی به‌هه‌مان شێوه بوونه هۆی كزی ئایینه‌كه .هاتنی ئاینی ئیسالم كۆتایی به ده‌سه‌اڵتی سیاسیی و سه‌ربازیی ساسانییه‌كان هێنا، له‌گه‌ڵ باڵوبوونه‌وه‌ی ئیسالم ئه‌م ئایینه رووی له كزی كرد ،تا له كۆتایی عه‌بباسییه‌كاندا به‌ته‌واوی له كوردستان نه‌ما .ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه هه‌ندێك له ئایینه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستان وه‌ك ئایینی یه‌زیدی و كاكه‌یی كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندییان به زه‌رده‌شتییه‌وه نییه .ئه‌گه‌ر لێكچوونێك هه‌بێت له هه‌ندێك رێوره‌سم و زاراوه‌دا ،ئه‌وه واتای ئه‌وه نییه كه ئه‌و ئایینانه فۆرمێكی زه‌رده‌شتی دوای ئیسالم بن ،به‌ڵكو بۆ نموونه له ئایینی یه‌زیدیدا چه‌ندین ره‌گ و ریشه‌ی ئایینه كۆنه‌كانی میسۆپۆتامیا و ئایینی ئاسمانییه‌كان ده‌بیندرێت .له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زیدی ئایینێكه و كاكه‌ییش ئایینێكی دیكه و زه‌رده‌شتیش ئایینێكی دیكه .ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وتووانی ئایینی كاكه‌یی و ئایینی یه‌زیدی به تایبه‌ت گه‌نجه‌كانیان ببنه شوێنه‌كه‌وته‌ی ئه‌و گروپه‌ی كه خۆیان ناو ناوه زه‌رده‌شتییه تازه‌كان، ئه‌وه ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه و به‌ناوی شوێنه‌كه‌وتنی ره‌سه‌نایه‌تییه‌وه له‌وانه‌یه له داهاتوودا دوو ئایینی كۆنی كوردستان بفه‌وتێن ئه‌وانیش ئایینی كاكه‌یی و ئایینی یهزیدین .ئه‌مه‌ش كتومت هه‌مان هاوشێوه‌ی ئه‌و ترسه‌یه كه له داهاتوودا فۆرمه سه‌له‌فییه‌كه‌ی سعودیه خه‌ریكه فۆرمه كوردییه جوان و كراوه‌كه‌ی ئیسالم به‌ناوی گه‌ڕانه‌وه بۆ ره‌سه‌نایه‌تی و سه‌له‌فی ساڵحه‌وه ده‌به‌نه‌وه سه‌ر رێبازێك كه فۆرمێكی خێڵه‌كی و سیاسیی بیابانی دورگه‌ی عه‌ره‌بییه.
خا ل بۆ نوێترین بۆچوون ده‌رباره‌ی زه‌رده‌شت 1 و باڵوبوونه‌وه‌ی ئایینی زه‌رده‌شتی بڕوانه ئه‌م به‌رنامه دۆكیومێنتارییهی كه‌نالی بی بی سی فارسی كه پسپۆڕانی ئه‌و بواره له چه‌ندین زانكۆی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی ،به‌ریتانی و هۆڵه‌ندی بۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی ده‌ركه‌وتن و ژیانی زه‌رده‌شت ده‌خه‌نه‌ڕوو له یوتوب به‌رنامه‌كه به‌م ناونیشانه هه‌یهBBC Persian - Great Iranians - Zoroaster». زرتشت “.March 20, 2012 - 2 Malandra, W.W., “Ancient Iranian Religion,” Encyclopedia Britanicahttp://www.britannica.com/topic/ancientIranian-religion. 3 Radner 2003: 121. 4 RINAP I 16: 11-12. 5 Herodotus, Histories, Book 1.131; Freye, R.N., 1984 The History of Ancient Iran, Harvard University Press: p.81. 6 Roaf, M., and Stronach, D., 2007. 7 Luckenbill 1926, ARAB II 56. Herodotus BookI.98, 1975, pp.128-131.
8
pre-Zoastrian practices.
عبدالقادر حسن التكريتي ”1960 ،حفريات تال لديم 17 في حوض دوكان ”،مجلة سومر ،العدد ،16جزء ،1-2ص 93- 110.
18 Herzfeld , E., 1947, Zoaster and his words,. Princeton University Press, Brinceton. Vol i-ii: 433-494. 19 Herzfeld , E., 1947, Zoaster and his words,. Princeton University Press, Brinceton. Vol i-ii: 516-542. 20 Herzfeld , E., 1947, Zoaster and his words,. Princeton University Press, Brinceton. Vol i-ii: p. 543.
21 .(.57-59
بڕوانه گۆڤاری سوبارتو ژماره ،2ساڵی ،2008ال
22 Jackson, A.V. Williams, 1965 Zoastrian Studies, the Iranian Relisgion and Various Monographs, AMS Press INC. New York, p. 27.
23بڕوانهفؤاد حمة خورشيد (درایڤه‌ر) الكورد في المصادر القديمة. 24رێزان قادر غه‌فوری” ،شاژنه هێلینا سهتێرهی دره‌وشاوه‌ی مێژووی ئهربێال و ئه‌دیابین ”،گۆڤاری سوبارتو ژماره .32-38 ،8 25ئه‌مه وتاری پیاوێكی ئایینی مه‌سیحییه و چیرۆكێك ده‌گێڕێته‌وه ده‌رباره‌ی مار قه‌ره‌داغ ،بێگومان وه‌ك حه‌كایه‌ت وایه و ته‌نها بۆ ئه‌وه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌م تا خوێنه‌ر بزانێت كه ئه‌م كه‌سایه‌تییه كوردانه (مار شیرین ،مار به‌هنام ،مار قه‌ره‌داغ) له ئه‌ده‌بیاتی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و عێراقدا، وه‌ك قه‌شه‌یه‌كی شه‌هید و موباره‌ك سه‌یرده‌كرێن. الشماس :نوری ایشوع مندو ،تذكارمار قرداغ الشهید،
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه نیو سه‌ده 9 له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێك له رۆشنبیرانی كورد ئه‌م ساڵی 612 پ.م یان وه‌ك یه‌كه‌م ساڵی كوردی ده‌نووسی .به‌اڵم دوایی هه‌ندێك له مه‌سیحییه‌كان كه خۆیان به ئاشوری ده‌زانن گله‌یی ئه‌وه‌یان كرد كه چۆن ده‌بێت یادی روخانی ئیمپراتۆریه‌تی ئاشوری ئێمه ،بكرێته یه‌كه‌م ساڵی كوردی! ئیدی له‌وه به‌دواوه ساڵی 700پ.م كرا به یه‌كه‌م ساڵی كوردی كه هیچ بناغه و به‌سه‌رهاتێكی مێژوویی پشتگیری ناكات به‌ڵكو له‌و ساڵه‌دا و 40ساڵیش دوای ئه‌وه‌ش میدییه‌كان هه‌ر ژێرده‌سته‌ی ئاشورییه‌كان بوون و خۆبه‌خۆ و جاسوسی و هاوپه‌یمانیان بۆ ئاشورییه‌كان ده‌كرد .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ساڵنامه‌یه‌ی كوردی له رووی مێژووییه‌وه بناغه‌یه‌كی نییه و ئه‌گه‌ر به‌كاریش بهێندرێت ئه‌وه ساڵی 612پ.ز واتادارتر ده‌بێت .ئه‌مه له الیه‌ك ،له الیه‌كی دیكه ئه‌گه‌ر بڕیاره میدییه‌كان باپیرانی كورد بن ،ئه‌وه ده‌یان گه‌لی دیكه‌ی كۆنتر له‌وان له كوردستان ژیاون و هه‌ریه‌ك له‌وانه خاوه‌ن ژیان و شارستانییه‌تی خۆیان بوون، هه‌موو پێكه‌وه باپیرانی كورد و كه‌مه نهتهوایهتییهكانی دیكه‌ی كوردستان نه‌ك به ته‌نها میدییه‌كان.
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
سه‌رچاوه و په‌راوێز
10 Herodotus Book I .127. 11 Von Voigtlander, E.N., The Babylonian versions of the Achaemenian inscriptions, vol.2, London, 1978: 54. 12 Von Voigtlander, E.N., The Babylonian versions of the Achaemenian inscriptions, vol.2, London, 1978: 57-58. 13 Von Voigtlander, E.N., The Babylonian versions of the Achaemenian inscriptions, vol.2, London, 1978: section 26. 14 Von Voigtlander, E.N., The Babylonian versions of the Achaemenian inscriptions, vol.2, London, 1978: pp.5455. 15 Mallowan, M.E.L. 1996: Nimrud and Its remains, pl.134, fig.2, 20. 16 Worshipping fire in Meseopotamia and the Zagros,
http://www.kaldaya.net
131
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بان هشهی
كاری هربوون فی ی ئی به رێ اكانی ر ژئاوا نووسینی د .م ته‌فا زه‌ڵ ی وه‌ر ێڕانی رێدار ئه هد دكتۆر م ته‌فا زه‌ل ی له دایكبووی ساڵی ،1924سێ بڕونامه‌ی ماسته‌ر و دوو دكتۆرای هه‌یه له بواری شه‌ریعه‌ت و یاسا په‌نجا به‌رهه‌می زانستی چاپكراوی هه‌یه ،سه‌رپه‌رشتی ده‌یان نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆرای كردووه.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
132
میی
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
رۆژههاڵتناسان 1و هه‌ندێ له یاساناسانی جیهانی عه‌ره‌بیی و ئیسالمیی ،بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه فیقهی ئیسالمیی كاریگه‌ریی فیقهی رۆژئاوای له‌سه‌ر بووه ،به تایبه‌تی یاسای رۆمانی، له‌وه‌وه زۆر بیروڕای وه‌رگرتوه ،به تایبه‌ت رێسا فیقهییه‌كان ،كه به‌پێی بانگه‌شه‌ی ئه‌وان له تۆماركراو(مدونه)ی (گۆستنیان) 2وه‌رگیراوه، ئه‌و تۆمه‌ته‌ش هیچ بنچینه‌یه‌كی نییه ،به‌ڵكو له هه‌ڵبه‌ستراوی بانگه‌شه‌ی رووخاوی ئه‌و كه‌سانه خۆیانه به‌پێی ئه‌م به‌ڵگانه:3 یه‌كه‌م :فه‌قیهه موسڵمانه‌كان كاتێ هه‌ستان به دانان و نووسینی مه‌زهه‌به‌كانیان ،هیچ كامیان زمانی فه‌ڕه‌نسی ،یان ئه‌ڵمانی ،یاخود ئینگلیزی، یان رۆمانی نه‌زانیوه ،تا بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بیروڕای فه‌قیهه‌كانی یاسای رۆژئاوا ،به‌ڵكو فه‌قیهه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسالم دابڕاو بوون له جیهانی ده‌ره‌وه ،بگره بۆ واڵته‌كه‌ی خۆشیان، هه‌ریه‌كه‌یان مه‌دره‌سه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو وانه‌ی تێدا ده‌گوته‌وه و ئیجتیهادی تێدا ده‌كرد، بیری تێدا ده‌كرده‌وه ،هه‌ڵده‌ستا به شیكردنه‌وه، لێكدانه‌وه ،شرۆڤه و وه‌به‌رهێنانی فیقهیی ،به‌جۆرێك كه له جیهانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه دابڕابوو ،فیقه و ڕاوبۆچوونهكانیشی له قورئانی پیرۆز و سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر و هاوهاڵن و شوێنكه‌وتوان، ره‌زای خوایان لێ بێت ،وه‌رده‌گرت. دووه‌م :به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پێشه‌وه،
بوارێكی فراوان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی فیقهی رۆژئاوا بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری فیقهی ئیسالمیی ،ئه‌و بواره‌ش خۆی له‌و نووسراوانه‌ی فیقهی ئیسالمیی پاش جێگیربوونی و گه‌یشتنی به رۆژئاوادا ده‌بینیه‌وه ،ئه‌مه‌ش له دوو رێگه‌وه: رێگه‌ی یه‌كه‌م :رزگاركردنی ئه‌نده‌لوس له‌الیه‌ن موسڵمانانه‌وه ئایینی ئیسالم پاش گه‌یشتنی به باكوری ئه‌فریقا ساڵی (711ز) به‌رامبه‌ر به ساڵی (93ك) گه‌یشته ئه‌نده‌لوس (ئیسپانیای ئێستا) ،پاشان گه‌یشته باشووری فه‌ڕه‌نسا و چووه واڵتی لیۆن، نور ،بواتیا( ،فینیون) ،تا كاتی رووخانی غه‌رناته له ساڵی (1492ز) فه‌رمانڕه‌وایی ئیسالمیی به‌رده‌وام بوو ،به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ریعه‌تی ئیسالم زیاتر له ) )700ساڵ له ئه‌وروپا كاریپێكرا.4 فیقهی پهڕهوكراویش له ئه‌نده‌لوس ،فیقهی پێشه‌وا ئه‌وزاعی بوو ،پاشان له‌رێی زیادی كوڕی عه‌بدوڕه‌حمان و له سه‌رده‌می هیشامی كوڕی عه‌بدوڕه‌حمان ساڵی (171ك) فیقهی مالیكی جێگه‌ی فیقهی ئه‌وزاعی گرته‌وه ،ئه‌م مه‌زهه‌به له‌وێ باڵوبوویه‌وه و به درێژایی ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ئیسالمیی له ئه‌نده‌لوس كاریپێكرا. توێژه‌ره‌وان له به‌راوردی نێوان یاسای مه‌ده‌نی فه‌ڕه‌نسی ناسراو به یاسای (كودناپلیۆن) كه له ساڵی (1804ز) ده‌رچووه ،به به‌ڵگه‌ی واقیعی و به‌راورد بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه یاسای مه‌ده‌نی
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ل خستن ڕووی ئ م باب ت دا ،ه وڵد د م ئ و بانگ شان پوچ بك م و ك پێیانوای فی ی ئیسالمیی و بن ماكانی ك وتوون ت ێر كاریگ ری فی ی رۆ ئاوا و بن ماكانی ،ب تای تی یاسای رۆمانی
133
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
فه‌ڕه‌نسی به‌رێژه‌ی ( )%40كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری فیقهی پێشه‌وا مالیك.5 رێگه‌ی دووه‌م :دروستبوونی په‌یوه‌ندی و نزیكی له نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسالمیی عوسمانی و هه‌ندێ له واڵتانی ئه‌وروپا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و گه‌یشتنی سوڵتان محه‌ممه‌د فاتیح به ئه‌ستانه ساڵی (1453ز) دروستبووه ،پاش ئه‌وه‌ی فتوحاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته زۆر فراوان و بااڵده‌ست بوو به‌سه‌ر واڵتانی زۆری ئاسیا و باكوری ئه‌فریقا و ئه‌وروپا ،ئیدی یاسا التینیهكان و جێرمهنیهكان كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری فیقهی ئه‌بوحه‌نیفه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) كه مه‌زهه‌بی فه‌ڕمی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو .6له‌و الیه‌نانه‌ی كه یاساكانی رۆژئاوا كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری فیقهی ئیسالمی ،ئه‌مانه ده‌خه‌ینه روو:
یه‌كه‌م كه‌وتنه ژێر كاری هری یاسای فه‌ڕه‌ن ی به فی ی مالیكی
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
134
أ -گرێبه‌ستی رازیمهندانه (العقد الرضائي) و بنه‌ماكانی: بریتییه له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندی ههردووالیهنی گرێبه‌سته‌كه ،كه مه‌رجه‌كانی كه‌سی گرێبهستكهریان تێدابێت ،به بێ پێویستی شێوه‌یه‌كی دیاریكراو كه له یاسای رۆمانیدا هه‌بووه ،یاسای فه‌ڕه‌نسی كه‌وتبوه ژێر كاریگه‌ریی ،پاش ئه‌ویش یاسای واڵته عه‌ره‌بیه‌كان كه كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری یاسای فه‌ڕه‌نسی، له‌وه‌وه وه‌ریانگرت ،بۆ نموونه ماده‌كانی (-1108 )1122ی یاسای مه‌ده‌نی فه‌ڕه‌نسی ،به‌شی چواره‌م، له‌ژێر ناونیشانی (مه‌رجه‌كانی دروستی گرێبه‌ست و حوكمه‌كانی گرێبه‌ستی رازیمهندانه) ،ئه‌وه‌ی له‌و یاسادا هاتووه هه‌مان شتی فیقهی مالیكییه. ب( -أحكام العارية) :كه یاسای فه‌ڕه‌نسی له
ماده‌كانی ( )1894 -1875له‌ژێر كاریگه‌ری فیقهی مالیكی‌دا چاره‌سه‌ری كردووه. ج -كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری یاسای فه‌ڕه‌نسی به 7 فیقهی مالیكی له زۆرێك له ئه‌حكامه‌كانی فرۆشتن و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست پێوه‌ی كه یاسای مه‌ده‌نی فه‌ڕه‌نسی له مادده‌كانی ( )1707 -1582له‌خۆی گرتووه. د -فرۆشتنی (الوفاء) :ئه‌مه‌ش بریتییه له‌و فرۆشتنه‌ی مه‌رجی ئه‌وه‌ی تێدایه كه فرۆشیار هه‌ركاتێك نرخه‌كه‌ی دایه‌وه كڕیار ،فرۆشراوه‌كه‌ی بۆ بگێڕێته‌وه ،8ئه‌ویش له حوكمی فرۆشتنی رێپێدراو و جێبهجێكراوی نا پێویستدایه له‌رووی سودوه‌رگرتنی كڕیار لێی ،هه‌روه‌ها له حوكمی فرۆشتنی (فاسد) له‌و رووه‌وه كه هه‌ریه‌كه له گرێبهستكاران توانای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها له حوكمی بارمتهدایه به‌وه‌ی كه كڕیار ناتوانێت بیفرۆشێت به كه‌سی دیكه .پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت گرێبه‌ستی فرۆشتنی (الوفاء) به‌و گرێبه‌ستانه بگونجێندرێت. به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه ئه‌م فرۆشتنه له داهێنانی فه‌قیهه‌كانی حه‌نه‌فی نیشته‌جێی ئه‌وبه‌ری رووباره، به‌ر له‌وه‌ی یاسای فه‌ڕه‌نسا جێبهجێكراوی هه‌مواركراو له‌خۆی بگرێت ،چونكه ئه‌و یاسایه ساڵی (1804ز) دانراوه ،ئه‌و یاسایه و ئه‌وه‌ی پاشتری له به‌شی یه‌كه‌م ،ده‌روازه‌ی سێیه‌م، له‌ژێر ناونیشانی (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فرۆشتن و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی) له‌خۆگرتووه ،ئه‌و یاسایه له مادده‌كانی ( )1673 -1659باسی كردووه. ه -مافه‌كانی هاوڕێیه‌تی (حق اإلرتفاق) یان مافه ناچاریه‌كان (الحقوق القسریه) :ئه‌ویش 01 بریتییه له مافی هاتووچۆ ،9مافی ئاوخواردنه‌وه و مافی ئاوڕۆیشتن (المسیل) 11و مافه‌كانی دیكه‌ی هاوڕێیه‌تی.
خا ل
دووه‌م كاری هری فی ی ئی له‌سه‌ر یاسای ئه‌ڵ انی
میی
له نموونه‌كانی كاریگه‌ری فیقهی ئیسالمیی له‌سه‌ر یاسای ئه‌ڵمانی له رێی خیالفهتی عوسمانیه‌وه ،گۆڕانی ئه‌و گرێبه‌سته‌یه كه یاسای مه‌ده‌نی ئه‌ڵمانی له مادده ()144دا چاره‌سه‌ری كردووه. رووكاری ئه‌و گۆڕانه‌ی گرێبه‌سته‌كه بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه پوچه‌ڵ بوو ،له هه‌مان كاتدا بنه‌ماكان و ره‌گه‌زه‌كانی گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی تێدابوو ،یان هی كارێكی تر ،ئه‌وا ده‌گواسترێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیكه به‌پێی بۆگۆڕاوهكه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ،هه‌روه‌ك له مادده ()140ی یاسای مه‌ده‌نی كارپێكراوی میسریدا هاتووه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر گرێبه‌ست پووچه‌ڵ بوو ،یان ئه‌گه‌ری پوچهڵكرانی هه‌بوو ،له هه‌مان كاتدا بنه‌ماكانی گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی تێدابوو ،ئه‌وا گرێبه‌سته‌كه به راست داده‌نرێت ،به‌وپێیه‌ی كه گرێبه‌سته‌كه بنه‌ماكانی تێدایه ،گه‌ر روون بوویه‌وه كه نیه‌تی
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
یاسای مه‌ده‌نی فه‌ڕه‌نسی ئه‌و مافانه‌ی له فیقهی ئیسالمیی وه‌رگرتوه و چاره‌سه‌ری كردووه له‌ژێر ناونیشانی (مافه ناته‌واوه زه‌مینیه‌كان) له كتێبی چواره‌م ،مادده‌كانی ( ،)710 -627له مادده‌ی ((627 ی یاسای مه‌ده‌نی فه‌ڕه‌نسیدا هاتووه كه مافی (ناچاری) بریتییه له هه‌بوونی مافی زه‌ویه‌ك له زه‌ویه‌كی دیكه‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاوه‌نه‌ی كه سودمه‌ند ده‌بێت له زه‌ویه‌كه‌ی دیكه یه‌ك كه‌س بێت. له (المقارنات التشريعية) 21دا هاتووه :جێبه‌جێكردنی یاسای مه‌ده‌نی و كه‌تن (جنائی) به‌پێی مه‌زهه‌بی پێشه‌وا مالیك ،مافه ناچاریهكانی زه‌وی بریتییه له په‌یدابوونی مافی زه‌وییه‌ك له‌سه‌ر یه‌كێكی دیكه به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی یه‌ك كه‌س بێت بۆ سودمه‌ند بوون له زه‌ویه باسكراوهكهی دیكه‌ی، بنچینه‌ی شایسته‌بوونی ئه‌م مافه ناچارییانهیان به‌هۆی شوێنی سروشتی و پێویستی سروشتی زه‌وییه‌كه‌یه بۆ ئه‌و مافه ،یاخود به‌پێی رێكخستنی یاساكان بۆ ئه‌و مافه ،یان به‌رێكه‌وتنی نێوان خاوه‌ن موڵكه‌كان له‌نێوان خۆیاندا به‌دیهاتووه ،زه‌وی نزم ملكه‌چ ده‌كرێت به رازیبوون به به‌ركارهێنانی ئاوی زه‌ویه به‌رزه‌كان كه خۆی ده‌ڕوا ،به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی كه‌سی تێدابێت ،له هیچ بارێكدا رێگه به خاوه‌ن زه‌ویه نزمه‌كان نادرێت كه به‌نداو ،یان پرد دروست بكه‌ن رێبگرێت له چوونی ئه‌و ئاوه به زه‌ویه‌كه‌یدا ،هه‌روه‌ك رێگه نادرێت به خاوه‌نی
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
توێ هرا به به‌راورد بۆیا ده‌ركه‌وتووه كه یاسای مه‌ده‌نی فه‌ڕه‌ن ی به رێ هی كه‌وتۆته ژێر كاری هری فی ی پێ هوا مالیك.
زه‌ویه به‌رزه‌كان كارێك بكات زیانی هه‌بێت بۆ زه‌ویه نزمه‌كان.31 شایانی باسه كه ئه‌و ژمارانه‌ی باسمان كرد سه‌باره‌ت به یاسای فه‌ڕه‌نسی له‌كاتی ئێستادا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه ،پاش ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌دا هاتووه ،به‌اڵم به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌مانتوانی ژماره ههمواركراوهكانمان ده‌ست بكه‌وێت ،بۆیه ته‌نها ژماره كۆنه‌كانمان به‌كارهێنا، چونكه‌ی ئه‌وه‌ی لێره‌دا به‌الی ئێمه‌وه گرنگه خستنه‌ڕووی كاریگه‌ری فیقهی ئیسالمییه له‌سه‌ر یاسای فه‌ڕه‌نسی ،شته رووكاریهكان سه‌ره‌ڕای گرنگیان ،هیچ كاریگه‌ریی نییه لێره‌دا له‌باره‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی باسمان كرد.
135
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
هه‌ردوو گرێبه‌ستكار بریتیبووه له به‌ستنی ئه‌و گرێبه‌سته ،ئه‌م ده‌قه‌ش له ده‌ربڕینی گشتیدا بڕیاری گۆڕِانی گرێبه‌سته‌كه‌یه .خوالێخۆشبوو زانای ناسراو سه‌نهوری 41ده‌ڵێت :بیردۆزی گۆڕانی گرێبه‌ست ،بیردۆزێكی ئه‌ڵمانیه و فه‌قیهه ئه‌ڵمانیه‌كان دایانڕشتوه له ده‌قێكی روون‌دا ،كه ئه‌ویش مادده‌ی ( )144و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه یاسای مه‌ده‌نی ئه‌ڵمانیش یاسای نوێی میسری داناوه ،ده‌رئه‌نجامه‌كه له‌وه‌دا چڕده‌بێته‌وه كه هه‌ڵسوكه‌وته‌كه پووچه‌ڵه ،كه سه‌ڕه‌ڕای پوچهڵیهكهی ره‌گه‌زه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتێكی دیكه‌ی تێدایه ،بۆیه هه‌ڵسوكه‌وته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ست بووه الی هه‌ردوو گرێبه‌ستكار ،كه ئه‌ویش بریتییه له هه‌ڵسوكه‌وته پوچهڵهكه بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی دیكه، به‌مه‌ش هه‌ڵسوكه‌وته پوچهڵكراوهكه شوێنه‌وارێكی یاسایی هێناوه‌ته ئارا ،نه‌ك وه‌ك واقیعێكی ماددی به‌ڵكو وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتێكی یاسایی ،به‌اڵم شتێكی البهالی به‌رهه‌مهێناوه.
مهر ه‌كانی ۆڕا
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
136
گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وتی پوچه‌ڵ بۆ هه‌ڵسوكه‌وتێكی دیكه پێویست ده‌كات ئه‌م سێ مه‌رجه‌ی تێدا به‌دی بێت: یه‌كێكیان پوچه‌ڵی هه‌ڵسوكه‌وته سه‌ره‌كیه‌كه‌یه، پێویست ده‌كات هه‌ڵسوكه‌وتی بنچینه‌یی یان هه‌ڵسوكه‌وتێكی پوچه‌ڵ بێت ،یان هه‌ڵسوكه‌وتێك بێت بكرێت پوچه‌ڵ بكرێت و پوچه‌ڵیش كرابێت، رێگه نادرێت كه هه‌ڵسوكه‌وته‌كه راست و دروست بێت ،یان به‌شێكی هه‌ڵسوكه‌وته پوچه‌ڵ بێت، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی راست و دروست. دووه‌میش هه‌ڵسوكه‌وته بنچینه‌ییه پوچهڵهكه ره‌گه‌زه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتێكی دیكه‌ی تێدابێت كه بۆی ده‌گوازرێته‌وه ،به‌و مانایه‌ی پێویسته هه‌ڵسوكه‌وتێكی دیكه بوونی هه‌بێت كه هه‌ڵسوكه‌وته
په‌یوه‌ندی به‌تین هه‌یه له‌نێوا ی د خه زه‌روره و بیرد زی ناكاوهكا ،كه شه‌ری هتی ئی میی چارسه‌ری كردوه و یاسا ر ژئاوایی و عهرهبیهكا پێی كاری هر بوو بنچینه‌ییه‌كه‌ی بۆ ده‌گوازرێته‌وه. بۆ نموونه كه قه‌رزار كۆمپیالهیهكی دا به خاوه‌ن قه‌رز كه شێوه‌ی پێویستی یاسایی له‌خۆ گرتبوو، ئه‌وا پوچه‌ڵ ده‌بێت و ده‌گوازرێته‌وه بۆ چه‌كی (سه‌نه‌د)ی قه‌رزی راستی ئاسایی ،هه‌روه‌ك مادده ))108ی یاسای بازرگانی میسری باسی كردووه، به‌اڵم ئه‌گه‌ر قهرزر به‌ر له‌و كۆمپالهیه سه‌نه‌دێكی ئاسایی دابوو به خاوه‌ن قه‌رز ،ئه‌وا ناگوازرێته‌وه بۆی. هه‌روه‌ها كاریگه‌ربوونی فیقهی رۆژئاوا به تایبه‌ت یاسای مه‌ده‌نی ئه‌ڵمانی به فیقهی حه‌نه‌فی، له گوێزرانه‌وه‌ی شوێنه‌واری هه‌ڵسوكه‌وته‌كه له ماف و پابه‌ندییه‌كان بۆ بریكار ئه‌گه‌ر بریكاره‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی دایه پاڵ خۆی ،بۆ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش كه بریكارهكه هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ الی كه‌سه بنچینه‌ییه‌كه، سه‌ره‌ڕای بێ ئاگابوونی به‌وه‌ی كه بریكاره‌كه‌ی كه به‌ناوی كه‌سه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه نه‌ك ناوی خۆی.51 فیقهی رۆژئاوا بۆ ئه‌وه چووه كه شوێنه‌واری گرێبه‌سته‌كه و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی حوكمه‌كه‌ی (پابه‌ندییه‌كانی) بۆ ناگوازرێته‌وه ،ئه‌گه‌ر بریكارهكه هه‌ڵسوكه‌وتی بریكاركراوی تێدا به‌ناوی خۆیه‌وه كردبوو.
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
سێیه‌م كاری هربوونی یاسای ئین یزی به فی ی ئی میی
ئه‌و یاسایه به فیقهی ئیسالمیی كاریگه‌ربووه له بابه‌تی بیردۆزی دۆخه ناكاوه‌كان ،كه یاسا رۆژئاوایی و عه‌ره‌بیه‌كان ته‌نها له‌رێی فیقهی ئیسالمییهوه پێناسه‌یان كردوه. جێی ئاماژه‌یه كه په‌یوه‌ندی به‌تین هه‌یه له‌نێوان زه‌روره‌ت و بیردۆزی دۆخه ناكاوه‌كان ،كه شه‌ریعه‌تی ئیسالمیی چارسه‌ری كردوه و یاسا رۆژئاوایی و عه‌ره‌بیه‌كان پێی كاریگه‌ر بوون ،ته‌نها ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه به مه‌رجیان گرتوه كه دۆخه
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌وه‌ی زانای ناودار سه‌نهوری گومانی پێ بردووه ،كه بیرۆكه‌ی گوێزرانه‌وه‌ی گرێبه‌ست له داهێنانی فه‌قیهه‌كانی ئه‌ڵمانیایه ،ئه‌و بیرۆكه‌یه له مادده ()144ی یاسای مه‌ده‌نی ئه‌ڵمانی به‌شێوه‌یه‌كی یهكنهگرتو له‌گه‌ڵ واقیع تۆماركراوه ،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه له داهێنانی فه‌قیهه موسڵمانه‌كانه و گوێزراوه‌ته‌وه بۆ فیقهی ئه‌ڵمانی و یاساكه‌ی ،له رێگه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانی. له فیقهی ئیسالمیشدا جێبه‌جێكردنی زۆر ده‌بینرێت له بابه‌تی گوێزرانه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه هه‌بووه ،به سه‌دان ساڵ به‌ر له یاسای ئه‌ڵمانی و له‌و جێبهجێكراوانهش ئه‌مانه: -1ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌سیه‌ت بكات بۆ كه‌سێك كه له‌نێوان ئه‌و و كه‌سه‌كه‌دا په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی یان هاوسه‌رگیری نه‌بێت كه ئه‌و دوانه هۆكاری میرات گرتنن ،به‌وه‌ی وه‌ك میراتگرێكی شه‌رعی ببێته میراتگری شه‌رعی ،ئه‌و وه‌سیه‌ته پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه و ده‌بێته وه‌سیه‌تێكی ره‌ها ،ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌سیه‌ته‌كه‌ی بۆ كراوه وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌درێتێ له میراتگره‌كان كه كه‌مترین به‌شی هه‌یه .وه‌ك وه‌سیه‌ت ،نه‌ك وه‌ك میرات .بۆ نموونه ئه‌وه‌ی مرد ،دایك و كوڕ و وهسیهتبۆكراوێكی به‌جێهێشت، ئه‌وا دایكه‌كه شه‌ش یه‌ك ،وهسیهتبۆكراوهكه شه‌ش یه‌ك ،كوڕه‌كه‌ش ئه‌وانی دیكه ده‌بات. -2گرتنهئهستۆ ،كه بریتییه له دانه‌پاڵی ئه‌ستۆی یه‌كێك بۆ ئه‌ستۆی كه‌سێكی دیكه له داواكردنی شتێك‌دا ،واته یه‌كێك ئه‌ستۆی خۆی بداته پاڵ ئه‌ستۆی یه‌كێكی دیكه و پابه‌ند بێت به‌و مافه‌ی له‌وه‌دا پێویست ده‌بێت .ئه‌گه‌ر تیایدا به مه‌رجی دانا كه لهئهستۆگرهكه ،قه‌رزاره راسته‌قینه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قهرزارهكه توانای هه‌بێت
و ئاماده‌ی دانه‌وه‌ی بێت ،پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه ،به‌و پێیه‌ی له ئهستۆگرتنهكه بوو به (حوالة). ( -3حوالة) ئه‌گه‌ر تیایدا به مه‌رج گیرا كه ئه‌ستۆی (حهواڵهدهرهكه) له قه‌رزه‌كه پاك نه‌بێته‌وه، به‌وه‌ی كه (احالة)كراوه‌كه بۆی هه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر قهرزارهكه (احالة)دهرهكهو (احالة) بۆدراوهكه له هه‌مان كاتدا ،ئه‌گه‌ر (احالة) بۆدراوهكه دانه‌وه‌ی قهرزهكهی به‌جێنه‌گه‌یاند ،یان نه‌یتوانی( ،حوالة) به‌تاڵ ده‌بێته‌وه و ده‌بێته ئه‌ستۆگرتن. -4نوێنه‌رایه‌تی دوای مردن سه‌رپه‌رشتیه، سه‌رپه‌رشتی له‌ژیاندا نوێنه‌رایه‌تییه ،ئه‌گه‌ر كه‌سێك به یه‌كێكی دیكه‌ی گوت وه‌سیه‌تت بۆ ده‌كه‌م ئیمڕۆ ئۆتۆمبیله‌كه‌م بۆ بفرۆشیت به‌وه‌نده ،ئه‌وه نوێنه‌ره، ئه‌گه‌ریش پێی بڵێت تۆ دوای مردنم نوێنه‌ری منیت، ئه‌وه سه‌رپه‌رشتیاره. -5فرۆشتن به ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به‌خشینه ،بهكرێدان به ره‌تكردنه‌وه‌ی كرێ لهالدانانه (عارية) ،لهالدانان به مه‌رجی كرێ به‌كرێدانه. به‌و شێوه‌یه سه‌دان جێبهدێكردن هه‌یه له فیقهی ئیسالمی‌دا ،به‌ر له یاسای ئه‌ڵمانی به سه‌دان ساڵ جێبه‌جێكراوه.
137
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ناكاوهكه گشتیی بێت ،وه‌ك جه‌نگ و كاره‌ساته سروشتییه‌كان ،به‌اڵم فیقهی ئیسالمیی ئه‌وه به مه‌رج ناگرێت ،به‌ڵكو ده‌شێت بیردۆزه‌كه جێبه‌جێ بكرێت ،ئه‌گه‌ریش دۆخه ناكاوهكه تایبه‌ت بێت به یه‌ك الیهنهوه ،دۆخی ناكاوی تایبه‌ت به قه‌رزار له یاسادا بیانوو نییه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، یان ده‌ستكاریكردنی پابه‌ندیه ماندوكهرهكه (مرهق). مانای بیردۆزی دۆخه ناكاوه‌كان ئه‌و رووداوه مادییه پێشبینی نهكراوانهیه كه ناكرێت به‌ر له روودانی رێگریی لێ بكرێت .به‌جۆرێك واده‌كات به‌جێگه‌یاندنی پابه‌ندییه‌كانی قهرزارهكه له ئه‌نجامی گرێبه‌ستێك كه جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه، قورس بكات ،ئه‌مه‌ش بیانو به قازی ده‌دات ،كه دوای داواكاری قهرزارهكه ،ده‌ستی تێوه‌ربدات و پابه‌ندیه جێبه‌جێكردنه قورسه‌كه رێكبخات تا ئاستێكی گونجاو ،كه قورسی البه‌رێت ،یان به كه‌مكردنه‌وه‌ی بابه‌تی پابهندیهكه له‌رووی بڕه‌وه، یان له رووی چۆنێتیه‌وه ،یان به زیادكردنی خه‌رجیی تێچوونی بابه‌تی پابهندیهكه.
ره هزهكانی بیرد زی د خه ناكاوهكا
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
138
ره‌گه‌زی هه‌موو شتێك ئه‌وه‌یه كه بوونی له‌سه‌ری وه‌ستاوه ،ئه‌گه‌ر به‌شێكی بوو ده‌بێته پایه ،ئه‌گه‌رنا ده‌بێته مه‌رج ،ره‌گه‌زه‌كانی وه‌ك له پێناسه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مانه‌یه: یه‌كه‌م :هۆكاری پابهندیهكه گرێبه‌ستێك بێت ،هه‌موو گرێبه‌ستێك دوای دروستیه‌كه‌ی و جێبه‌جێبوون و پێویستبوونهكهی ،بۆ هیچ یه‌ك له دوو الیه‌نه‌كه نییه هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه ،به پێچه‌وانه‌ی (فاسد) یان وه‌ستێنراو (جێبه‌جێنه‌كراو) یان ناپێویست ،یان ئه‌گه‌ری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌بێت (كه زاراوه‌یه‌كی فیقهی رۆژئاواییه و هه‌رسێ باسكراوهكهی فیقهی ئیسالمیی ده‌گرێته‌وه)( ،فاسد)
قازی ده‌توانێت پوچه‌ڵی بكاته‌وه ،وه‌ستێنراویش ئه‌وه‌ی مافی رێپێدانی هه‌یه بۆی هه‌یه ره‌تیبكاته‌وه، ناپێویست (غیر الزم)یش بۆ هه‌ردووال ،وه‌ك گرێبه‌ستی نوێنه‌رایه‌تی بۆ ههرالیهك هه‌یه پوچه‌ڵی بكاته‌وه ،ئه‌گه‌ر مافی هی دیكه‌ی پێوه به‌ند نه‌بوو. ناپێویست بۆ یه‌كێك لهالیهنهكان ،وه‌ك گرێبه‌ستی (ره‌هن) بۆ قه‌رزده‌ری (ره‌هن)دانه‌ر هه‌یه پوچه‌ڵی بكاته‌وه ،به پێچه‌وانه‌ی قه‌رزاری رههنوهرگرهكه، چونكه بۆ ئه‌و پێویسته ،وه‌ك گرێبه‌ستی (كه‌فاله‌ت)، كهفالهتبۆكراو بۆی هه‌یه پوچه‌ڵی بكاته‌وه نه‌ك كه‌فیله‌كه ،وه‌ك پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست له گرێبه‌ستێك كه بواری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه بڕیاره بواری پوچهڵكردنهوهكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بێت ،هه‌روه‌ك قازی بۆی هه‌یه گرێبه‌ستی گوێڕایه‌ڵی رێك بخات ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كان له‌سه‌روی ئاساییه‌وه بن ،هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه مه‌رجی سزایی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. دووه‌م :جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كه به‌رده‌وام بێت ،به‌وه‌ی كات ره‌گه‌زێكی جه‌وهه‌ری بێت له پێكهاتنیدا ،وه‌ك گرێبه‌ستی هه‌نارده‌كردن و بهكرێدان و به‌ڵێنده‌رایه‌تی و هاوشێوه‌كانیان، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گرێبستانهی یه‌كسه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێن ،وه‌ك فرۆشتن ،ئه‌گه‌ریش جێبه‌جێكردنی دوابخرێت. سێیه‌م :دۆخه‌كه چاوه‌ڕوانكراو نه‌بێت، وه‌ك دۆخی جه‌نگ و رووداوه سروشتیه‌كانی زه‌مین له‌رزه ،الفاو ،گڕكان و ئاگركه‌وتنه‌وه و هاوشێوه‌كانیان ،جا ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانكراو بێت جێگه‌ی جێبه‌جێكردنی نابێت. چواره‌م :دۆخه‌كه گشتیی بێت ،ئه‌گه‌ر تایبه‌ت بێت وه‌ك ئیفالسكردنی قه‌رزار و نه‌توانینی جێبه‌جێكردنی پابه‌ندیه‌كانی ،ده‌بێته بواری جێبه‌جێكردنی بیردۆزه‌كه له فیقهی ئیسالمی‌دا،
خا ل
فهل هفهی بیرد زهكه
ئاشكرایه كه فه‌لسه‌فه‌ی هه‌موو شتێك بریتییه له ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی ،فه‌لسه‌فه‌ی بیردۆزه‌ی دۆخه ناكاوه‌كان بریتییه له به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری، دادگای ئینگلیزی بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی گرتوه‌ته خۆی ،له چه‌ندین حاڵه‌ت پیاده‌ی كردوه كه نزیك بووه له‌و حاڵه‌تانه‌ی بیردۆزی دۆخه ناكاوه‌كانی تێدا پیاده ده‌كرێت ،وه‌ك: أ -ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ی گرێبه‌ستی له‌سه‌ر كراوه دوای به‌ستنی گرێبه‌سته‌كه له‌كاركه‌وت. ب -ئه‌گه‌ر چه‌سپا كه هه‌ردووالیه‌ن به مه‌به‌ستی پاراستنی شتێك گرێبه‌ستیان كردوه ،وه‌ك له كاتی به‌ستنی گرێبه‌سته‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتوه ،پاشان ئه‌و حاڵه‌ته نه‌ماوه. ج -ئه‌گه‌ر جێبه‌جێكردنه‌كه دواكه‌وت به‌هۆیه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌كاتی به‌ستنی گرێبه‌سته‌كه‌دا، یان دواخستنه‌كه درێژه‌ی كێشا به‌جۆرێك بووه هۆی گۆڕانێكی ته‌واو له سروشتی جێبه‌جێكردنه‌كه.61 له‌و یاسایانه‌ی به ده‌قی تایبه‌ت رێكخستنی حوكمی بیردۆزیی له‌خۆگرتوه ،یاسای پۆلۆنی (م ،)269ئیتاڵی (م ،)467یۆنانی (م ،)388میسری (م ،)347سوری (م ،)348عێراقی (م ،)146لیبی (م ،)147كوێتی (م ،)146ئه‌رده‌نی (م )205و یه‌مه‌نی (م.(214 شه‌ریعه‌تی ئیسالمیی ،ره‌فتاره‌كانی ئاده‌میزادی له حاڵه‌ته زهروریهكان ،له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا و فیقهی رۆژئاوایی ،كه دۆخه‌كه مه‌رجه گشتیی بێت وه‌ك دۆخی جه‌نگ. پێنجه‌م :دۆخه‌كه وانه‌كات كه جێبه‌جێكردنی پابهندیهكه مه‌حاڵ بێت وه‌ك هێزێكی زاڵ، ئه‌گه‌رنا گرێبه‌سته‌كه راسته‌وخۆ به حوكمی یاسا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ،وه‌ك له حاڵه‌تی له‌ناوچوونی گرێبه‌ست لهسهركراوهكه به‌ر له جێبه‌جێكردنی به هۆی هێزێكی زاڵه‌وه. كاریگه‌ریی بیردۆزه‌كه رێكخستنی پابه‌ندیی قه‌رزاره كه باری قورس بووه ،یان به كه‌مكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی له چه‌ندێتی و چۆنیه‌تی ،یان زیادكردنی بڕی تێچوون. بناغه‌ی بیردۆزه‌كه زه‌روره‌ته ،كه حاڵه‌تێكی تایبه‌تمه‌نده ،ناچارهكه هان ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی قه‌ده‌غه‌كراو بۆ البردنی مه‌ترسیه‌كه‌ی. یاسا له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسالمییدا ناكۆك نییه له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به‌هێز هه‌یه له نێوان زه‌روره‌ت و بیردۆزی دۆخی ناكاو ،ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت وه‌ك پێشتر باسمان كرد ،له‌وه‌دا جیاوازن كه به‌مه‌رجی داده‌نێت دۆخه ناكاوهكه گشتیی بێت، دۆخی ناكاوی تایبه‌ت به قهرزارهكه بیانو نییه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ست یان رێكخستنه‌وه‌ی پابه‌ندیی قورس .ئاشكرایه كه گشتیه‌تی رووداوی تایبه‌تمه‌ند (استثنائي) پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
فی ی ئی میی به‌ب پابه‌ند بوو به مه‌زهه‌بێكی دیاریكراو، ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌پی ، نه هه‌ر بۆ یاسا عهرهبیهكا به ته‌ن ا ،به‌ڵكو بۆ سه‌ر هم یاساكانی واڵتانی ی ا .
دادپه‌روه‌رییه كه بیردۆزه‌كه‌ی له‌سه‌ری بنیاتنراوه، هه‌روه‌ك یاسا ده‌ستكرده‌كان جیاڕان له كاریگه‌ریی بیردۆزه‌كه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ست ،یان رێكخستنه‌وه‌ی پابه‌ندی له ئه‌نجامی گرێبه‌سته‌كه. یاسای ئینگلیزی له‌رێگای په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كانه‌وه به‌و بیردۆزه‌یه كاریگه‌ر بوو.
139
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
140
پێگه بنیاتناوه ،كه له ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا چه‌سپاوه ،ئه‌وه‌ش به گۆڕانی كه‌سه‌كان ناگۆڕێت و به كات و شوێن ناگۆڕێت ،له‌و بنه‌مایانه: ( -1ال ضرر وال ضرار) واته ناشێت هیچ زیانێكی ماددی ،یان مه‌عنه‌وی ،یان ماڵی ،یان جه‌سته‌یی به كه‌سانی دیكه بگه‌یه‌نرێت به‌بێ حه‌ق، (وال ضرار) واته ناشێت له بابه‌ته مه‌ده‌نیه‌كاندا زیان به زیان وه‌اڵم بدرێته‌وه ،به‌پێچه‌وانه‌ی تاوانه‌كانی تۆڵه ،ئه‌وانه ده‌شێت هاوشێوه‌ی به‌رامبه‌ر بكرێت، وه‌ك له قورئاندا هاتووه ( َو َك َت ْب َنا َع َل ْيه ْم ِفي َها أَ َّن َّ ال‌ن ْف َس ِ األ ُذ َن ب ُ األنف َو ُ األ َ َ ي ب ْال َع ْي َو َ ْ َّ ْ األ ُذ ِن َو ِّ الس َّن ن‌ف ِب ِ ِ ِبالنف ِس َوال َع ْ َ ِ ِ الس ِّن َو ْ ُ ال ُر َ وح ِق َص ٌ ِب ِّ اص) سورة الائدة .45- ( -2الضرر يزال) .واته زیان الدهبرێت. ( -3الضرورات تجيز المحظورات) .واته زه‌روره‌ت بوار به رێپێنه‌دراوه‌كان ده‌دات. ( -4اإلضطرار ال يبطل حق الغير) .واته ناچاری مافی كه‌سانی دیكه پوچه‌ڵ ناكاته‌وه. ( -5الضرر يدفع بقدر اإلمكان) .واته زیان به‌پێی توانا الدهبرێت. ( -6الضرورات تقدر بقدرها) .واته پێویستیه‌كان به‌پێی خۆیان ده‌پێورێت. ( -7الضرر األشد يزال بالضرر األخف) .واته زیانی توندتر به زیانی سوكتر الدهبرێت. ( -8إذا تعارضت مفسدتان روعي أعظمهما ضررا إلرتكاب أخفها) .واته ئه‌گه‌ر دوو خراپ كه‌وتنه به‌رامبه‌ر یه‌كدی ،ره‌چاوی ئه‌وه‌یان ده‌كرێت كه زیانی گه‌وره‌تره به‌وه‌ی سوكترهكهیان ئه‌نجام بكرێت. ئاشكرایه كه هۆكاری پابهندیهكه ئه‌گه‌ر نه‌ما، پابهندیهكه خۆشی نامێنێت ،ئه‌وسا بواری هێنانی بیردۆزی دۆخه ناكاوه‌كان نامێنێت. له كۆتاییدا داواكارم له مامۆستایانی شه‌ریعه و یاسا ،كه به‌راوردی نێوان فیقهی ئیسالمیی و یاسا
رۆژئاوایی و عه‌ره‌بیه‌كان بكه‌ن ،وه‌ك خزمه‌تێك به‌م شه‌ریعه‌ته و یاسای ئیسالمیی له روویه‌كه‌وه، به‌ده‌رخستنی پێگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسالمیی له روویه‌كی دیكه‌وه ،چونكه فه‌قیهه‌كانی ئیسالم و موجته‌هیده‌كان له شه‌ریعه‌تی ئیسالمیی ،سامانێكی فیقهی مه‌زنیان بۆ به‌جێهێشتوین ،ئه‌گه‌ر به ژیرییه‌كی پێگه‌یشتوو به‌رهه‌مبهێنرێن ،به‌بێ ده‌مارگیری بۆ مه‌زهه‌بێكی دیاریكراو و پابه‌ند نه‌بوون به هه‌ندێك نموونه‌ی پوچ ،وه‌ك ره‌فتار به سیسته‌می كۆیله و جاریه ،ئه‌وا فیقهی ئیسالمیی به‌بێ پابه‌ند بوون به مه‌زهه‌بێكی دیاریكراو ،ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌پیت ،نه‌ك هه‌ر بۆ یاسا عه‌ره‌بیه‌كان به ته‌نها، به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م یاساكانی واڵتانی جیهان.
سه‌رچاوه و په‌راوێز .1له‌وانه گۆڵد 1921 -1850ز ،كه رۆژههاڵتناسێكی مهجهرییه و له بودابست ،به‌رلین و لیزج خوێندویه‌تی و چووه بۆ سوریا ساڵی 1873ز ،پاشان بۆ فه‌له‌ستین ومیسر و گه‌ڵێك له زانایانی ئه‌زهه‌ری بینیوه ،دانراوی به چه‌ندین زمانی جیاواز هه‌یه ده‌رباره‌ی فیقهی ئیسالمیی( ،الزركلی ،االعالم ،)80/1بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و بانگه‌شه‌ی ،هاتووه الیه‌نه هاوشێوه‌كانی نێوان فیقهی ئیسالمیی و یاسای رۆمانی خستووه‌ته ڕوو ،بێئاگایه له‌وه ،یان خۆی لێ بێ‌ئاگا ده‌گات ،كه ئه‌و هاوشێوه‌ییه به‌رهه‌می هاوشێوه‌یی عه‌قڵه‌كانه له‌رووی به‌رهه‌مهێنانی زانسته‌وه.
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
.2ئیمپراتۆر (گۆستنیان)ی یه‌كه‌م (فالفیۆس پترۆس ساباتیۆس وستیانۆس) ،565 -483ئیمپراتۆرێكی رۆمانی رۆژهه‌اڵتی (بێزه‌نتی) بووه ،له مانگی ئۆگۆستی ساڵی 527هه‌تا مردنی له نۆڤه‌مبه‌ری 565 فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردووه ،به چاكسازی له هێمای یاسایی ناونراو به یاسای گۆستنیان له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی تریبۆنیان، فراوانبوونی سه‌ربازی خاكی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی ،هێنان و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆر (سیدۆرا) به‌ناوبانگ بووه و ناسراوه، هه‌روه‌ها به ناوی (دوایین ئیمپراتۆری رۆمانی)یش ده‌ناسرێت ،قه‌دیسی له كڵێسای ئه‌رسه‌دۆكسی داناوه، له چوارده‌ی نۆڤه‌مبه‌ردا یادی ده‌كرێته‌وه ،پاش مردنی ئیمبراتۆر (گۆستن) جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی گرتۆته ده‌ست. یاسای گۆستنیانی یه‌كه‌م ،بریتییه له‌و كۆمه‌ڵه یاسایه‌ی كه چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاواز په‌یڕه‌ویان لێده‌كرد ،ئیمپراتۆری بێزه‌نتی گۆستنیانی یه‌كه‌م (-527 )565فه‌رمانی به پیاوانی ئایینی مه‌سیحی كرد و له مهملهكهتهكهیدا به وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵێك له یاسای رۆمانی ،ئه‌م كۆمه‌ڵه یاسایه‌ش به‌ناوی (كوریس جوریس سیفلدا) ناسرا ،كه به واتای كۆمه‌ڵه یاسای مه‌ده‌نی دێت، هه‌روه‌ك ناوی یاسای گۆستنیانیشی لێنراوه. سه‌رچاوه -مدونة جستنيان -ويكيبيديا -الموسوعة الحرة ،انترنت. .3بۆ زیاتر ئاگاداربوون له‌م بابه‌ته بگه‌ڕێوه بۆ كتێبی (اصالة الفقه اإلسالمي -دراسة في العالقة بين الفقه اإلسالمي والقوانين القديمة وأصالة المبادئ والنظم في الفقه اإلسالمي) دانراوی پرۆفیسۆر دكتۆر عصمت عبدالحمید بكر .له چاپكراوه‌كانی :دار الكتب العلمية، الپه‌ڕه 127و الپه‌ڕه‌كانی دواتری. .4سه‌یری (المقارنات التشريعية بين القوانين الوضعية المدنية ومذهب اإلمام مالك)ی مامۆستا (عبدالله علی حسین) بكه 29/1 ،و الپه‌ڕه‌كانی دیكه. .5خاوه‌نی (المقارنات التشريعية) 38/1ده‌ڵێت یاسای مه‌ده‌نی فه‌ڕه‌نسی هه‌مووی له مه‌زهه‌بی پێشه‌وا
مالیك وه‌رگیراوه. .6بڕوانه( :االوضاع التشريعية في الدول العربية ماضيها وحاضرها ومستقبلها)ی پرۆفیسۆر دكتۆر (صبحی المحمصانی) الپه‌ڕه 185و الپه‌ڕه‌كانی دواتر. .7ئه‌حكامی زۆری دیكه هه‌یه كه تێیدا یاسای فه‌ڕه‌نسی كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری فیقهی ئیسالمیی ،كه بوار نییه لێره‌دا باسی بكه‌ین. .8مجلة االحكام العدلية ،م ،3/118له مادده 561له كتێبی (مرشد الحیران) هاتووه كه( :فرۆشتنی به به‌رانبه‌ر (وفاء) بریتییه له‌وه‌ی شتێك بفرۆشێت به ئه‌وه‌نده ،یان به قه‌رزێك له‌سه‌ری به‌و مه‌رجه‌ی فرۆشیار هه‌ركاتێك ویستی پاره‌كه‌ی بۆ بگێڕێته‌وه و فرۆشراوه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه له كڕیار ،یان كه قهرزهكهی دایه‌وه كه له‌سه‌ریه‌تی وه‌ك وه‌فا شته فرۆشراوه‌كه‌ی بۆ بگێڕێته‌وه. .9بریتییه له مافی رۆیشت به‌ناو موڵكی كه‌سی دیكه‌دا (م )142مجلة االحكام العدلية. .10بریتییه له به‌شێكی زانراو له روبار (م(143 سه‌رچاوه‌ی پێشوو. .11بریتییه له مافی رۆشتنی ئاو و جۆگه‌له له ماڵێكه بۆ ده‌ره‌وه (م )144سه‌رچاوه‌ی پێشوو. .12له نووسینی (مخلوف محمد البدوی) .181/1 .13سه‌یری (مخلوف محمد البدوی)( :تعریب القانون الفرنساوی المدنی) 142/1و دواتر بكه. .14القانون المدني المصري ،مجموعة أعمال التحضيرية ،چاپخانه‌ی (دار الكتاب العرب) -20/1 مصادر الحق .100/4 .15بڕوانه( :بین الحقائل وشرح كنز الرقائق) له نوسینی (فخرالدين عثمان علي الزيلعي) ،چاپخانه‌ی (االميرية) له بوالق1325 ،ك (... /256/4 ،النبابة في التصرف القانوني) نامه‌ی دكتۆرا له یاسا ،نوسینی (دكتۆر جاسم لفته العبودی) كه خۆم سه‌رپه‌رشتیم كردوه له‌ساڵی ،1990الپه‌ڕه 37و دواتر. .16الدكتور عبدالسالم ترمانيني ،نظرية الظروف الطارئة ،ص.45
141
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
دیدێكی نوێ وازی بۆ
كه‌له‌پوور و وتاری ئایینی ڕانا
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
142
هسه مه
ود
هكهری
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ئه‌م كتێبه ڕاستییه‌كی دروست ده‌دركێنێت و پێویستی هه‌موو خوێنه‌رێكی جدییه ،ئه‌و خااڵنه ڕوونده‌كاته‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانانی به‌م ئاست و ئاقاره خراپه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یاندوه، شیكردنه‌وه‌ی زانستیی بۆ كردوه ،دكتۆر هادی له‌م كتێبه‌دا له ده‌رگا و باسێكی هه‌ستیاری گرنگی داوه ،كه بوه‌ته كێشه‌ی ئه‌مڕۆ و هۆی نه‌هامه‌تییه‌كان. كتێبه‌كه ،وه‌ك نووسه‌ر ناوزه‌دی كردووه به‌بابه‌تێكی ڕامیارییه ،سه‌ره‌تا به پێشه‌كیه‌ك ده‌ستپێده‌كات كه تیایدا ده‌ڵێت «زۆرێك له كێشه و گیروگرفته ئاڵۆزه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چۆنێتی تێڕوانین و تێگه‌یشتنی موسڵمانانه له باره‌ی كه‌له‌پوور و مێژووی سه‌ده‌كانی ڕابردوی موسوڵمانان». پاشان ئه‌وه شیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت «گوتاری ئایینی سه‌رده‌م پشتبه‌ستوو به كه‌له‌پوور و مێژوو ناتوانێت سه‌رده‌میانه و میانه‌ڕه‌و بێت ،چونكه كه‌له‌پوور زاده و هه‌ڵقواڵوی مه‌عریفه و تێگه‌یشتنی ڕابردویه‌كی دێرینه و نادروستانه كۆپی ڕابردوو ده‌كاته‌وه« .پاشان چاره‌ی ئه‌و گرفته‌شمان بۆ ده‌دۆزێته‌وه و ده‌ڵێن «له‌به‌ر ئه‌وه پێویستمان به پرۆسه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی زانستیانه و بابه‌تیانه هه‌یه
بۆ نوێكردنه‌وه‌ی دید و تێڕوانینمان بۆ تێگه‌یشتن له ئیسالم و بنه‌ما و ڕێساكانی به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بگونجێت ،گوتاری ئایینی سه‌رده‌م و پشتبه‌ستوو به كه‌له‌پوور و مێژوو، گوتارێكی ئیجابی و بونیاتنه‌ر نییه ،به‌ڵكو زیاد له پێویست ته‌قلیدیه و پڕه له عاتیفه و كاردانه‌وه و قبوڵنه‌كردنی یه‌كتر ،كارێكی هونه‌ری مردنسازیه له بری ژیانسازی» .نووسه‌ر پێشتر ئه‌م بابه‌تانه‌ی له چه‌ند كۆڕ ،سیمینار ،كه‌ناڵ و ڕۆژنامه و به چه‌ند شێوه وتوه. كتێبه‌كه دوو بابه‌تی جیاوازی په‌یوه‌ست به‌یه‌كه‌وه‌ی له خۆگرتوه ،من زیاتر به‌شی یه‌كه‌م نیشانده‌ده‌م كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێیه بۆ كه‌له‌پوور و مێژووی ئیسالمیی ،له‌ژێر ناونیشانی «تێڕوانینی نادروست بۆ كه‌له‌پوور و مێژوو»، له‌م به‌شه‌دا سه‌ره‌تا باس له دواكه‌وتنی گه‌النی موسڵمان و پێشكه‌وتنی ناموسڵمان ده‌كات كه كاری له موسڵمانان كردوه ،ڕێبه‌رانی ئیسالمیی توێژینه‌وه‌ی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و گرفت و كێشه كردوه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه یه‌كێك له هۆكاره‌كان تێڕوانینه بۆ مێژووی سه‌ره‌تای ئیسالم و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌له‌پووری فكریی و فقهیی ،پاشان نووسه‌ر ده‌ڵێت «ئاساییه گه‌الن
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ب ،ك پێشك ی كێ ل و ب وكراو نوێیان ی كۆتایی كتێ ان ی كوردی كرا‌و و نرخێكی ب رز و ب خشینێكی جوان د دات، ئ م كتێ وك ی ،ك ل ق بار دا بچوك و ل مانادا ب رز ،ل نووسینی د. پ ڕ ی ق بار بچوكدا جێی و ت و ،ب تیرا ی ه زار هادی لی ،ل چاپكراو . دان ،ل چاپ ان ی ڕۆ ه اڵت ل ه ولێر ساڵی
143
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
144
سود له مێژوویان وه‌ربگرن ،چونكه گه‌نجینه‌ی سه‌روه‌ری و یاده‌وه‌ری و هه‌وێنی دروستبوونی كه‌سایه‌تیی و شوناسیانه ،كاریگه‌ری ده‌بێت له ئاستی پێشكه‌وتن و دواكه‌وتن ،به‌اڵم بۆ موسڵمان كاریگه‌ریه‌كی قوڵتری بووه كه ڕابردو حاكم بووه به‌سه‌ر ئێستایاندا ،تا ئیستاش مردوه‌كان و پێشینهكانن ڕێنومایی زیندوه‌كان ده‌كه‌ن ،به پێچه‌وانه‌ی گه‌النی پێشكه‌وتوو كه زیندوه‌كان په‌ند و وانه له پێشینان وه‌رده‌گرن و ڕێبه‌رایه‌تی ئێستا و ئاینده‌یان ده‌كه‌ن» ،پاشان ئه‌و پاساوهشیان بۆ دینێته‌وه و ده‌ڵێت «گومان نییه سه‌ره‌تا و پێشینانی ئیسالمیی نمونه‌ی به‌رز و بااڵ و شتی جوان و پێشكه‌وتویان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هه‌یه ،كه مایه‌ی سودوه‌رگرتنه ،به‌اڵم به‌و مانایه نا كه پیرۆز بكرێت و هه‌تا هه‌تایه چاوت لێی بێت و كۆپی و دوبارهیانكهیتهوه بۆ ئه‌مڕۆ ،چونكه ئه‌وانیش مرۆڤبون و كه‌موكورتی و هه‌ڵه‌یان بووه و نابنه سه‌رمه‌شقی ڕه‌ها» ،پاشان له ال 10 ده‌چێته سه‌ر ڕه‌وتی مێژوو له دیدی موسڵمانان و ده‌ڵێت (خاڵێكی تری نه‌خوازراو له تێگه‌یشتنمان بۆ مێژوو ئه‌وه‌یه كه حه‌ره‌كه‌تی مێژوو حه‌ره‌كه‌تێكی ته‌واوخواز و به‌ره‌وپێشچوو نییه ،به‌ڵكو حه‌ره‌كه‌تێكی به‌ره‌و خراپبوون و لێژبوونه‌وه‌یه«. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «چڵه پۆپهكهی به‌سه‌رده‌می یه‌كه‌می هاتنی ئایینی ئیسالم و هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر و خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین ده‌ستپێده‌كات و له‌و به‌دواوه كه‌م كه‌م به‌ره‌وخوار و دابه‌زین ده‌ڕوات ،تا ده‌گاته سه‌رده‌می مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو و ده‌جال ،دوا به‌دوای ئه‌وه ئیتر تێكچونی ئه‌م دونیایه و هاتنی قیامه‌ت دێت ،له‌م باره‌وه چه‌ندین ڕیوایه‌ت و فه‌رموده هه‌یه و بوه‌ته به‌شێك له تێگه‌یشتن و عه‌قڵیه‌تی موسڵمانان، ئه‌م دیده نادروسته كرچ و كاڵه بۆ حه‌ره‌كه‌تی
مێژوو كاریگه‌ری بوه و وایان زانیوه ته‌مه‌نی دونیا چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه و قیامه‌ت هه‌ڵده‌سێت و پێویست ناكات گرنگی به ژیان بده‌ن ،چاكوایه خۆیان بۆ ده‌ستخستنی قیامه‌ت یهكال بكه‌نه‌وه، پیرۆزی به سه‌ره‌تای ئیسالم دراوه ،بوه‌ته ڕاستیه‌كی چه‌سپاو و شتێكی جیانه‌كراوه له ئایین و تا ئێستاش مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، واده‌زانن سه‌ره‌تاكان گه‌یشتونه‌ته چڵه‌پۆپه و شتێك نه‌ماوه ئێمه بیری لێبكه‌ینه‌وه و نه‌كرابێت و پێویست به خۆماندوكردن ناكات و چاره‌ی گشت گرفته‌كان تا قیامه‌ت له كرداری پێشیناندا هه‌یه، ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م جۆره بیره هه‌ڵه‌یه گه‌شه‌ی فكری وه‌ستاند و گه‌یشته حاڵه‌تی چه‌ق به‌ستن و داخستنی ده‌رگای ئیجتیهاد و خۆنوێكردنه‌وه، پاشان ته‌قلید بووه ڕێبازی گشتیی ژیانی ئایینی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان ،هه‌ر بۆیه وتاری ئایینی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش پشتی به ڕابردو به‌ستووه و دوباره و كۆپی ده‌كاته‌وه«. پاشان له الپه‌ڕه ( 13ده‌رهاویشته خراپه‌كانی ئه‌و دیده نادروسته) ڕوندهكاتهوه و ده‌ڵێت «له‌و سۆنگه‌یه‌وه زۆربه‌ی قه‌یرانه ئاڵۆزه‌كانی گه‌النی ئیسالمیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م تێڕوانینه نادروسته بۆ مێژوو و مامه‌ڵه‌كردنی ناواقیعی له‌گه‌ڵ كه‌له‌پووری ڕابردوودا» .پاشان سێ نموونه ده‌هێنێته‌وه و به سێكوچكه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوه ناوی ده‌بات كه زۆربه‌ی واڵتانی ناوچه‌كه‌ی تێكه‌وتوه ،یه‌كه‌م :سته‌مكاری سیاسیی ،لێره‌دا ده‌ڵێت «ئه‌و كه‌لتووره ئیستیبدادیه سیاسییه تاكڕهوهی حوكمڕانی له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و عه‌باسی و عوسمانی‌دا هه‌بوو ،تا ئه‌مڕۆش درێژبوه‌ته‌وه و به میراتی ماوه‌ته‌وه ،به‌مه‌رجێك پێغه‌مبه‌ر دوای خۆی كه‌سی دانه‌نا جێی بگرێته‌وه، نه له ڕوی ئایینی و نه له ڕوی سیاسییه‌وه،
خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
هه‌ربۆیه خیالفهت له‌ڕاستیدا ئه‌زمونێكی ته‌واو مرۆڤایه‌تییه ،به‌شێك نییه له ئیسالم و ئایین، خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین كاریان به شورا و ڕاوێژ كردوه ،جوانترین نموونه‌ی خاكیبونیان نیشاندا، به‌اڵم دوای ڕاشدین خیالفهت گۆڕا به پاشایه‌تی و میراتی و زه‌بروزه‌نگ دژی نه‌یارانیان به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه ،خه‌لیفه‌كانی ئه‌مه‌وی و عه‌باسی تاكڕه‌و و سته‌مكاربوون ،بوونه هۆكاری په‌رته‌وازه‌یی و الوازی و دواكه‌وتنی موسڵمانان ،به‌اڵم ڕاشدین هۆكاری یه‌كڕیزی و هێز و پێشه‌كه‌وتن بوون له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ،خه‌لیفه و ئه‌هلی حه‌لوعه‌قد ته‌نها ناوبوون ،ده‌سه‌اڵت له ده‌ستی سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كاندا بوو ،خه‌لیفه له‌كۆتایی عه‌باسیه‌كاندا ته‌نها كاری نامه و پێشوازی و دوعا و وتاری هه‌ینی و ناوی له‌سه‌ر پاره بوو ،زانا فیقهیهكانیش شه‌رعیه‌تیان داوه به‌و ده‌سه‌اڵته نادروستانه و سه‌پاندویانن ،كه ده‌بێت خه‌ڵك گوێڕایه‌ڵیان بێت و به به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانانیان له‌قه‌ڵه‌م داوه، ئۆپۆزسیۆنیان به فیتنه و ئاژاوه‌گێڕی له‌قه‌ڵه‌مداوه، نه‌یانزانیوه تاكڕه‌وی و سته‌مكاری سیاسیی هۆی الوازی گه‌له ،فقهی ئیسالمیی سیاسیی شه‌رعیه‌تی به‌وشێوه ده‌سه‌اڵته داوه«. پاشان وته‌یه‌كی ئیقبال الهوری ده‌هێنێت كه ده‌ڵێت «بنه‌ما سیاسییه جوانه‌كانی ئیسالم به‌رجه‌سته نه‌كران .مالیك بن نه‌بی ده‌ڵێت: شارستانی ئیسالمیی له‌ڕوی سیاسیی و
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
توندڕه‌وی ئی میی هاوچه‌ر بوه‌ته هه‌وێنی هشهكردنی چه‌ندین رو و تاق ی توڕه‌و و تیر ری .
شارشتانییهوه نه‌خۆشه ،چونكه ئیستیبدادی سیاسیی و تاكڕه‌وی مۆركی ئه‌و خیالفهتانه بوو، خه‌لیفه گشت ده‌سه‌اڵته‌كانی هه‌بوو ،بۆیه زوو له گه‌شه‌كردن ڕاوه‌ستا و توشی چه‌قبه‌ستن و داڕوخان بوو له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا». دووه‌م :دیارده‌ی توندڕه‌وی ،ئه‌و ده‌ڵێت «توندڕه‌وی ئیسالمیی هاوچه‌رخ بوه‌ته هه‌وێنی گه‌شه‌كردنی چه‌ندین گروپ و تاقمی توڕه‌و تیرۆریست ،تێكدانی باری ئاسایشی زۆر واڵتی جیهانی له ئه‌فغانستانه‌وه تا نایجیریا ،زه‌مینه‌ی سازان بۆ ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ماڵكاولكهر له‌و واڵتانه«. پاشان ده‌ڵێت «ئه‌وه‌تا گروپێكی توندڕه‌وی وه‌ك داعش به عه‌قڵیه‌تی نادروستی خۆیان ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراوان له سوریا و عێراق ،واڵتی خیالفهتیان ڕاگه‌یاندوه ،به خه‌یاڵی خۆیان هه‌وڵی دوباره‌كردنه‌وه‌ی ڕابردوو ده‌ده‌ن و سه‌رده‌می زێڕینی ده‌وڵه‌تی خیالفهت زیندو ده‌كه‌نه‌وه ،به‌اڵم له ڕاستیدا بونه‌ته مایه‌ی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌و واڵتانه، بهكردهوهكانیان وێنایه‌كی زۆر ناشرینیان بۆ ئیسالم دروستكردوه ،پرۆژه‌ی ئیسالحخوازی بزاڤه ئیسالمییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌شیان ڕووبه‌ڕووی پرسیار و گومان كردوه‌ته‌وه. سێیه‌م :تایه‌فه‌گه‌ری له‌وباره‌وه ده‌ڵێت «كێشه‌ی ئاڵۆزی نێوان شیعه و سوننه كه له‌م دواییانه‌دا پێی ناوه‌ته قۆناغێكی ترسناك له عێراق ،سوریا و یه‌مه‌ن ،بنه‌ڕه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی یه‌كه‌می ئیسالم ،كاتی خۆی ناكۆكی بوه له‌سه‌ر ده‌سه‌اڵت و پۆست و خیالفهت یان ئیمامه‌ت ،به‌اڵم به‌هۆی سیاسه‌تی نادروست و داپڵۆسێنه‌ری ئه‌مه‌وی و عه‌باسی گۆڕا بۆ دابه‌شبونی ئومه‌ی ئیسالمیی و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین گروپ و تائیفه‌ی دژبه‌یه‌ك له
145
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
146
جه‌سته‌ی موسڵماناندا ،به‌مه‌رجێك قورئان ئاماژه ده‌كات كه ناكۆكییه كۆنه‌كان نه‌گه‌یه‌ننه ملمالنێی نادروست ــ تلك امة قد خلت لها ما كسبت ولكم ما كسبتم وال تسئلون عما كانوا يعملون ــ به‌اڵم به‌داخه‌وه ڕێنماییه‌كانی قورئان كاڵبوه‌ته‌وه ،به‌ڵكو شه‌ڕ له‌سه‌ر پێشینان بوه‌ته سیما و مۆركی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان» .پاشان ده‌ڵێت «سته‌مكاری سیاسیی و توندڕه‌وی ئایینیی و تائفیه‌ت كه دیوه‌كه‌ی تری توندڕه‌وی ئایینییه، پێگه و سێكوچكه‌ی ئه‌و قه‌یران و ئاڵۆزیانه‌ن كه توشی واڵته موسڵمانه‌كان بووه و بوه‌ته هۆی دواكه‌وتن و په‌راوێزبونی گه‌النی موسڵمانی ئه‌مڕۆ ،ڕیشه‌ی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێڕوانینی نادروست و هه‌ڵه له مێژووی كه‌له‌پووری جێماوی موسڵمانان». پاشان كۆتایی به خاڵی سێیه‌م ده‌هێنێت به باسێك به‌ناوی (مامه‌ڵه‌كردنی دروست له‌گه‌ڵ كهلهپوورو مێژوودا) و ده‌ڵێت «ده‌بێت دان به‌و ڕاستیه تااڵنهدا بنێین كه هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی گه‌النی موسڵمان و به‌شێكی زۆری قه‌یرانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێڕوانینی نادروست بۆ مێژوو ،نه‌بونی جورئه‌ت و توانای فیكری پێویست بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵویستی مه‌نتیقی، نه‌بونی ڕه‌خنه‌ی زانستی له كه‌له‌پوور و مێژوو له ڕوی فیكری و فیقهیی و سیاسییه‌وه ،به‌اڵم ئه‌وروپیه‌كان هه‌ر له سه‌رده‌می ڕێنسانسه‌وه توانیان به جورئه‌ته‌وه ته‌جاوزی ڕابردوی نه‌خوازراوی خۆیان بكه‌ن ،هه‌ڵه‌كانیان وهال بنێن و ڕێڕه‌وی مێژوویی خۆیان ڕاست بكه‌نه‌وه ،بۆیه پێویسته له‌هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی چاكسازی ئیسالمی‌دا خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی و زانستی بكرێت بۆ مێژوو و فیكری ئیسالمیی ،هه‌روه‌ك دكتۆر ئه‌حمه‌د ریسونی مه‌غریبی پێی وایه پێویسته
ئه‌م كتێبهلهڕووی فیكریه‌وه به‌هێزه ،به‌اڵم كه‌مێك قه‌ڵه‌م و ده‌ربڕینی ڕسته‌ی هه‌ژاره، وشه‌ی كۆنی كوردی و عه‌ره‌بی و هه‌ڵه‌ی چاپی هه‌یه ،شێوازی نوێی نووسین و خاڵبه‌ندی تێدا ڕه‌چاونه‌كراوه. كه‌له‌پووری ئیسالمیی بكرێت به سێ به‌شه‌وه .1 به‌شێكی بۆ سه‌رده‌می خۆی پێویست بووه ،بۆ سه‌رده‌می ئێمه‌ش ده‌توانین سودی لێوه‌ربگرین. .2به‌شێكی تری بۆ سه‌رده‌می خۆی گونجاو بوه، به‌اڵم بۆ دوای خۆی و ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌شیاوه. .3به‌شێكی بۆ سه‌رده‌می خۆی نه‌شیاو بووه، چونكه هه‌ڵه و تاوانی نادروستی بكه‌ره‌كانی بووه ،وه‌ك مرۆڤ ،هه‌ربۆیه بیرمه‌ندانی ئیسالمیی كۆكن له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ڕیفۆرم و نوێكردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و پێگه‌ی شایسته بۆ عه‌قڵ له بونیاتنانه‌وه‌ی ئێستا و ئاینده ،ئه‌مه‌ش به دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاوی سه‌رده‌میانه ده‌بێت بۆ قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆ ،چونكه هه‌ر سه‌رده‌مێك قه‌یران و كێشه و چاره‌ی خۆی هه‌یه ،ئه‌ویش به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دروست بۆ قورئان و ڕاڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی نوێ و دۆزینه‌وه‌ی چاره بۆ كه‌موكورتیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ،نه‌ك ته‌قلیدی كوێرانه‌ی پێشینان و كۆپی كردنه‌وه‌ی ڕابردوو ،ده‌بێت كار بكه‌ین بۆ نوێكردنه‌وه‌ی فیكر و گوتاری ئیسالمیی هاوچه‌رخ ،لێكدانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان ،ڕێزگرتن له جیاوازی و یه‌ك قبوڵكردن و خاوێنكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور و گوتاری
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ئیسالمیی. پاشان نووسه‌ر ده‌چێته سه‌ر به‌شی دووه‌م به ناوی (میانه‌ڕه‌وی له گوتاری ئایینی‌دا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه) .ئه‌م بابه‌ته به حه‌وت خاڵ ڕوونده‌كاته‌وه ،پاشان ده‌چێته سه‌ر (تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گوتاری ئایینی له ڕوانگه‌ی قورئان و سوننه‌ته‌وه) ،ئه‌میش به هه‌شت خاڵ ڕوونده‌كاته‌وه ،پاشان ده‌چێته سه‌ر (له پێناو گوتارێكی ئایینی میانڕه‌و و هاوچه‌رخ) ،به هه‌شت خاڵ ڕوونیده‌كاته‌وه ،له كۆتایدا چه‌ند ڕاستیه‌كی پێویست ده‌دركێنێت و كۆتایی به‌م كتێبه به‌نرخه ده‌هێنێت. ئه‌م كتێبه له ڕووی فیكریه‌وه به‌هێزه ،به‌اڵم كه‌مێك قه‌ڵه‌م و ده‌ربڕینی ڕسته‌ی هه‌ژاره، وشه‌ی كۆنی كوردی و عه‌ره‌بی و هه‌ڵه‌ی چاپی هه‌یه ،شێوازی نوێی نووسین و خاڵبه‌ندی تێدا ڕه‌چاونه‌كراوه ،بیرۆكه‌ی جوان ،له‌نێو ڕسته و وشه و دیزاینی جوان و شایسته‌دا جوانتر ده‌بینرێت ،ناو و فیكره‌ی چه‌ند بیریارێكی هێناوه ،به‌اڵم ناوی كتێبه‌كانیان و چۆنێتی سوود وه‌رگرتنی له‌وان باسنه‌كردوه ،ده‌كرا به سه‌رچاوه‌كانی ئه‌وان و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تر و ناوهێنانیان له شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستیدا بابه‌ته‌كه‌ی به‌هێزتر بكردایه ،به فیكره‌ی كۆمه‌ڵێك بیریاری تر كه هه‌مان ڕای ئه‌ویان هه‌یه یان دژن، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتری به‌رهه‌م
بهێنایه ،كه‌مێك له قسه و فیكری خۆی دورتریشی بخستایه‌ته‌وه ،ڕای خۆی به‌وان به‌هێزتر بكردایه، له‌وه‌دا جوانتر و زانستی‌تر و ئهكادیمیتری ده‌كرد، كه ئه‌وه شێوازی سه‌رده‌مه و ئه‌وه ده‌خوازێ، كاریگه‌ری باشتری ده‌بوو. ماموستا هادی عه‌لی قه‌ڵه‌مێكی به‌كار و خوێنه‌رێكی به‌رده‌وام و چاودێرێكی جوان بینه، به‌هێز و به جورئه‌ت و ورده‌كاره ،له پێشه‌كی تێزی دكتۆراكه‌یدا به ناوی نوێكردنه‌وه‌ی فیكری ئیسالمیی و ڕۆڵی له چاكسازی سیاسیی‌دا ،جورئه‌تی به خۆیداوه له ده‌رگای فیكری ئیسالمییهوه بچێته ناو مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیار و ئاڵۆز و پێویستی ئه‌م قۆناغه‌ی كه موسڵمان پێیدا تێده‌په‌ڕێت ،ئه‌ویش زه‌روره‌تی ئه‌نجامدانی چاكسازی هه‌مه‌الیه‌نه‌یه، به تایبه‌تی چاكسازی سیاسیی و ڕیشه‌یی و ڕۆڵی فیكری ئیسالمیی له‌و حاڵه‌ته‌دا ،كه سه‌ده‌یه‌كه باڵی كێشاوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسالمیی و چه‌ندین ده‌رهاویشته‌ی ترسناكی لێپه‌یدابووه ،مامۆستا پێیوایه له گه‌رمه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رج و پێشهاتانه‌ی دوای یانزه‌ی سێبتێمبه‌ر ڕویدا ،دید و تێڕوانینی جیاجیا و دورلهیهك هاته ئاراوه سه‌باره‌ت به چاكسازی و نوێكردنه‌وه‌ی ئایینی له نێوان زانایان و ڕێبه‌رانی ڕه‌وتی ئیسالمیی و نوخبه‌ی عه‌لمانی، پێیوایه كه فیكری ئیسالمیی ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی و كاریگه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه نوێیه‌دا بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره.
147
دواخاڵ
خا ل گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
سه‌رنووسه‌ر
ئی
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
148
م وازا و كه‌له‌پووری زانایانی كوردستا
بانگه‌وازی نوێی ئیسالمیی له ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه گه‌یشته كوردستان ،ئه‌وكاته به ئاڕاسته‌ی ئیخوانیهت ده‌ستیپێكرد ،به‌اڵم له‌ده‌یه‌ی هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌كاندا ئاڕاسته‌ی جیهادی و سهلهفیهتیشی بۆ زیادبوو. به‌سه‌رنجێكی خێرای به‌رنامه‌ی په‌روره‌ده‌یی و رۆشنبیری هه‌رسێ ئاراسته‌كه ،ده‌بینین هه‌ریه‌كه‌یان پابه‌ندبوون به كه‌له‌پووری ئه‌و بیروڕهوتهی كه ئاڕاسته‌كه‌یان لێوه‌ی سه‌رچاوه‌ی گرتووه. بۆ نموونه ئه‌وانه كه‌له‌پووری زانا‌و نووسه‌رانی وه‌كو حه‌سه‌ن به‌نا ،محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب، عه‌بدولقادر عهبدولعهزیانكرد به‌سه‌رچاوه‌ی خۆپێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنی خۆیان و هاومهشرهبهكانیان. ئه‌مه‌ش تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر حاڵه‌تێكی سروشتییه ،چونكه سه‌رجه‌م ئاڕاسته‌و ئایدیا جیاوازه‌كانی پێش ئه‌وان و دوای ئه‌وانیش ،لهچهپگهراو ناسیونالیست و ...تاد هه‌مان شێوازیان گرتوه‌ته‌به‌ر. تێبینیه‌كه له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی ئیسالمخوازان ئه‌وه‌یه ،گه‌لی كوردستان له ماوه‌ی زیاتر له هه‌زار ساڵی رابردودا ئه‌وگشت زانا‌و شاره‌زا ئایینیانه‌ی لێههڵكهوتوون ،به تایبه‌ت له سه‌د ساڵی رابردوودا ،ئایانهدهكرا كه‌له‌پووری ئه‌و زانایانه زیندووكرابانهوه ،هه‌رنه‌بێت شانبه‌شانی ئه‌وانه‌ی خۆیان ببونایه به به‌شێكی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانستی و رۆشنبیری ئیسالمخوازانو قوتابخانه‌كانیان؟ چونكه ئه‌وكات ئاڕاسته‌كه‌یان زیاتر خۆماڵیانه ده‌رده‌چوو ،له رۆحی ئێمه‌شه‌وه نزیكتر ده‌بوو ،زۆر ناوناتۆرهشیان ده‌ڕه‌وانده‌وه ،جگه‌له‌وانه ئاڕاسته‌یه‌كی خاوه‌ن ریشه‌و قواڵیی مێژوویی و كه‌له‌پووریی وه‌رده‌گرت و بهمهحكهمی و پته‌وی داده‌مه‌زران. با سه‌رنج بده‌ین ،له كوێ ئه‌گه‌ر ته‌فسیره‌كه‌ی مه‌الی گه‌وره به‌رنامه‌مان بایه له‌بری ههرتهفسیرێكی دیكه ،ئاخر كه ئه‌وه ده‌خوێنیته‌وه جگه له مانای قوئانهكه ئه‌وه‌نده رووداو‌و نهزیلهو په‌ندی كوردی و كه‌سایه‌تی كوردستانت بۆ باس ده‌كات ،ئاگات له خۆت نییه شاره‌زاییه‌كی باشی كه‌لتوورو مێژووی كورددهبیت .هه‌مان نموونه‌ش راسته بۆ عه‌قیده‌كه‌ی مه‌وله‌وی ،بابه‌ته عیرفانیهكانی مه‌حوی و(ئیقتیران و نهیرهین)ی مهالرهشید به‌گی بابان له فه‌رمووده‌دا ،فیقهه خۆماڵییه‌كه‌ی مه‌ال كاكه حه‌مه‌ی سه‌یفواڵ له كتێبی (بۆ زانیاری دنیا‌و دین) ،یان (شه‌ریعه‌تی ئیسالمیی) مامۆستا موده‌ریس و ته‌فسیری خاڵ.
ا اڵ خ ددوو ا ا اڵ ڵ ا خ دو و د ددوواخ داڵودو خاڵ ددوواخااڵڵددووااخاڵ اڵاڵ خ و دو د ا ددوو خاددوواڵ ڵ اڵ ددوواخادودودوخخا ئی م وازانی كوردستا سودیا له كه‌له‌پووری زانایانی كورد وه‌رنه ر و نه‌شیا دو خا ل
ژمارە ( )3شوبباتى 2016
ره‌نگه به‌شێك له پاساوی سود وهرنهگرتنهكه كه‌می ئه‌و نووسه‌رو نووسینانه و دره‌نگ چاپبوونی هه‌ندێك له‌و نووسینانهبن ،پاساوه‌كه‌ش به‌جێیه .به‌اڵم خۆبهشێك له‌و كتێبانه هه‌بوون و له‌بازاڕ و كتێبخانه‌كاندا دهستدهكهوتن ،ئه‌ی بۆچی سودیان لێ وه‌رنه‌گیرا؟! به بۆچونی من دوو هۆی سه‌ره‌كی له سوود وه‌رنه‌گرتن له كه‌له‌پووری زانایانمان به ڕوونی دیارن: -1ئه‌م سێ ئاڕاسته ئیسالمییه سێ جۆگه‌له‌ی سهربهرووبارێكی بهرینتربوون كه‌سه‌رچاوه‌ی ههڵقوڵینیان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری كوردستان بووه ،بۆیه ئه‌م جۆگهالنه هه‌مان تام و بۆن و ره‌نگی سه‌رچاوه‌كانیان وه‌رگرت ،به‌رنامه‌و نه‌خشه‌كانی ئه‌وێ لێره‌ش ره‌نگی ده‌دایه‌وه ،ئه‌گینا هه‌ر له‌ناو ئه‌م ئاڕاستانه‌ی كوردستاندا خوێنده‌واری وه‌هایان تێدابوو به‌رهه‌می له‌وانی ده‌ره‌وه‌ی بهپێزتربنووسێت، ئه‌مه لهالیهك ،له‌الیه‌كی دیكه‌وه، وه‌نه‌بێت ئه‌و كتێب و سه‌رچاوانه‌ی كه له واڵتانی ده‌ره‌وه ده‌هاتن و ده‌بونه به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی ئیسالمخوازان هه‌روا به ئاسانی دهستكهوتبن ،به تایبه‌ت له په‌نجاكانه‌وه تاساڵی دوو هه‌زار ،به‌ڵكو هه‌یانبوو ته‌نها یه‌ك نوسخه‌یان چه‌ند نوسخه‌یه‌كی كه‌می ده‌هاته كوردستان ،ئه‌وان ده‌هاتن به‌سه‌دان دانه‌یان له‌به‌رگرته‌وه ،هه‌روه‌ها زۆر له‌وانه قاچاغ بوون و له‌هه‌ركوێ ده‌ستی ئه‌منی عێراقی بكه‌وتایه سه‌رئێشه‌و زیندانی و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری له‌دواوه‌بوو.كه‌واته ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه‌كانی ده‌ره‌وه ،له خۆماڵیه‌كان ئاسانتر نه‌بوو. -2نه‌شاره‌زایی به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه ،زۆر به‌ڕێزه‌وه ده‌ڵێم ،زۆربه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌رانی بانگه‌وازی ئیسالمیی نوێ ،نه‌یانده‌زانی له‌ناو زانایانی كورددا كێ چی نووسیوه! نه‌یانده‌زانی ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسینانه بكرێنه به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری چ سودێكی ده‌بێت! نه‌یانده‌زانی زیندوكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری زانایانمان مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت! ئه‌م نه‌زانینه جۆرێك له به‌كه‌مگرتن و سوك سه‌یركردنی كتیب و سه‌رچاوه‌و زانا خۆماڵیه‌كانی له‌دوای خۆی هێنا. بۆیه ده‌بێت دان به‌و راستیه تاڵه‌دا بنێین كه ئیسالمخوازانی كوردستان سودیان لهكهلهپووری زانایانی كورد وهرنهگرتو نه‌شیان زانیوه مامه‌ڵه‌یه‌كی ئیجابیانه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
گۆڤارێکى هزریی ڕۆشنبیرییە.
زانیوه مامه‌ڵه‌یه‌كی ئی ابیانهیا له ه بكه
149