4
ژمارە ( )29سێشەممە 2019/8/6
دوو شیعری نوێی جەمال شارباژێڕیی
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
سەرنووسەر سیروان رەشید
شۆڕش ئەمینی پەیکەرساز:
هاواڵتی گوناهە رۆژانە چاوی بەو پەیکەرە ناشیرینانەی کوردستان بکەوێت
تیروپشک
گەر سەرپشکم کەن بەڵێ سەرپشک لەنێوانی تۆ و شاجوانەکانی ھەموو جیھاندا بە تیروپشک. ***** سوێند بە چاوی تۆ و سەرچاوەی کانیی و رووبارەکانی گشت شارباژێرم ئەوا بەبێ شک تۆ تەنھا ھەر تۆ ھەڵدەبژێرم ئەوەکانی دی دەبن بە خوشک. 2019/6/24
تۆ ...بەس تۆ
شۆڕش ئەمینی پەیکەرساز ،لەم گفتووگۆیەدا ،قسە لەسەر هەندێ گرفتی هونەریی پەیکەرسازیی دەکات، پێی وایە ،تا خاوەنی دیدگای الواز و کوورتبین بین مەحاڵە بتوانین پەرە بە پەیکەرسازیی و هونەری شارستانییەتیی شارەکانمان بدەین .ئەم هونەرمەندە پەیکەرسازە ،کە کۆمەڵێ پەیکەری برۆنز و ناوداری لە ئەوروپا و کوردستان درووستکردووە ،ڕەخنە لەو مادانە دەگرێت کە لە کوردستان پەیکەری پێدرووست دەکرێت و دەڵێت دوای ماوەیەکی کەم پەیکەرەکان گەڕ دەبن ،بەاڵم لە ئەوروپا پەیکەر هەیە زیاتر لە سەد ساڵ تەمەنی درووستکردنەکەیەتی ،بەاڵم وەک خۆی ماوەتەوە. *ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی درووستکردنی پەیکەرێک بوویت بۆ شاعیری گەورەی کورد(گۆران) ئەو پەیکەرە چی لێهات و بۆ دەنگی نەما ،وا بڕیا بوو لەم ماوەیەدا لە سلێمانی پەیکەرەکە دابنرێت ،بەاڵم بەپێی زانیارییەکانی ئێمە ئەو پەیکەرە تا ئێستا دەست بە درووستکردنی نەکراوە ؟ سوپاس بۆ ئەم پرسیارە و زۆرم پێخۆشەکە دەستپێکی گفتوگۆکەمان بەم پرسیارە دەستتان پێکرد ،لە راستیدا کاک کامەران بیرۆکەی درووستکردنی پەیکەری “گۆران” بۆ ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا دەگەڕێتەوە .بەتایبەت کاتێ بیرۆکەکەم ال گەاڵڵە بوو ،لە ساڵی ٢٠١٢ ماکێتەکەیم دروستکرد و ئامادەم کرد بۆ کارکردن. پاشتر لە ئەورووپاوە هاتمەوە بۆ کوردستان، کاک فاروقی مەال مستەفام بینی ،ئەویش وتی من دەمێکە بیرۆکەی دروستکردنی پەیکەرێک لە بیرمدایە بۆ “گۆران”ی مەزن .سەرەتا من ویستم پەیکەرەکە ،قەبارەکەی سروشتی بێت. هێندەی بااڵی مرۆڤێک بێت پەیکەرەکە ،بەاڵم دوای گفتوگۆ بۆم دەرکەوت بەڕێزیان دەیانەوێ زۆر گەورەتر بێت لەو قەبارەی کە من دەمەوێ. ئیتر منیش سەرەتا بە گەورەیی ١٠مەتر دەستم پێ کرد ،پەیکەرەکە ١٠مەتر بێت و بە ماددەی برۆنز دروست بکرێت .بەاڵم ئەو ئەم قەبارەیەی پێ گەورە بوو .بۆیە پڕۆپۆزەڵی ٨مەتر و ٥ مەترم پێداو پێی خۆش بوو ،کۆتایی وەرزی هاوینی ئەمساڵ ،واتە نزیکەی کۆتایی مانگی ٩ لە سلێمانی پەیکەری گۆران دانرێت .خۆش بوو پەیکەرەکە ،لە کوردستان دروستبکرێت ،نەک لە ئەورووپا .بۆیە هەندێ شوێنیان پیشاندام لە تانجەرۆ کە کارگە و کەرەستە تایبەتەکانم بێنمەوە بۆ دروستکردنی پەیکەرەکە .بەاڵم تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە ،رەنگە دروستیش نەکرێت و بیرۆکەکەی هەڵوەشابێتەوە!. *ئەمە گرفتێکی گەورەیە کە پڕۆژەیەکی گەورەی وەک پەیکەری گۆران ،بووەستێت .بە بۆچوونی بەڕێزتان ئەمە چەند پەیوەستە بە دیدی کۆمەڵگەی ئێمە بۆ پەیکەر و هونەری پەیکەرسازیی ،پێت وایە تا ئێستا هونەریی پەیکەرسازیی لە کوردستاندا بووەتە هونەرێکی کاریگەر؟
بیگومان نەخێر ،مەحاڵیشە بەم زوانە ببێتەهونەرێکی کاریگەر ،بۆچی؟ هۆکار زۆرەو لێرەدا دەرفەتی هەمووی نییە باس بکەم ،جێی دەهێڵم بۆ دەرفەت و کاتێکی تر. * بەدەر لەو گرفتانەی ئاماژەت بۆ کردن، دیارترین گرفتی تری هونەری پەیکەرسازانی کوردستان الی تۆی پەیکەر ساز چییە؟ سەبارەت بە هونەری پەیکەرسازیی لەکوردستان ،من ئێستا ئەوە دەزانم لە کوردستان کار بۆ هونەر ناکرێت .ئەوەشی دەکرێت زیاتر وەک پیشەی وەستایی وایە .هەروەک دەبینین لە شارەکانی کوردستان کۆمەڵێ پەیکەری دەموچاوی ناشیرین ،بە ماددەی الواز درووستدەکرێت و بە بێ پالن و جوانکاریی لەسەر شەقامەکان دادەنرێت،
لە شارەکانی کوردستان کۆمەڵێ پەیکەری ناشیرین، بە ماددەی الواز درووستدەکرێت و بێ پالن و جوانکاریی لەسەر شەقامەکان دادەنرێت!
ئەوەی تێیاندا نەبێ جوانکاریی و ئیستاتیکایە. بۆیە کاری پەیکەرسازیی لە کوردستان زۆر زۆر گەڕاوەتەوە بۆ دواوە ،تا خاوەنی ئەم دیدگا الوازانە بین بۆ هونەری پەیکەرسازیی ،مەحاڵە پێشکەوتنی گەورە بەخۆوە ببینین. *پێتوایە گوناهی ئەمە لە ملی پەیکەرسازانە؟ بەڵێ زۆری دەکەوێتە سەر پەیکەرسازەکان!چونکە زۆربەیان خۆیان هیالک ناکەن ،بەس بۆ ئەوە دەگەڕێن کارێک بکەن و سپۆنسەر پەیدا بکەن و هیچی تر ،بێ رەچاوکردنی جوانکاریی و ئاستی هونەریی ،پەیکەر هەیە دروستکراوە بە پەیکەرسازەکەیان وتووە ئەوە چییە ئەو پەیکەرە ناشیرینە؟ ئەویش وتویەتی گرنگ من پارەی خۆمم وەرگرتووە ،چی لێدەکەن بیکەن، حەزدەکەن بچن الیبەرن و فڕێی بدەن! بۆیە هاواڵتی ئێمە گوناهە رۆژانە چاوی بەو پەیکەرە ناشیرینانەی کوردستان بکەوێت ،حەقە زۆرێک لەو پەیکەرانە لە شوێنێکی چەپەکدا کۆبکرێنەوە و ئەوەندە بەرچاوی بینەر نەکەون!. *ئێستا چیبکەین بۆ ئەوەی دوور بین لەو پەیکەرە ناشیرینانە ،وەک ئەوەی خۆت دەیڵێیت؟ دەبێ کاری هونەریی ئاست بەرزمان هەبێت.بۆ ئەوەی چێژ لە جوانیی و هونەرەکەیان وەرگرین، بۆئەوەی روومان هەبێ خەڵکێ بێنین بۆ سەیریان و بڵێین ئێمە ئەم کارە هونەرییانەمان هەیە ،من لەگەڵ فیلتەر و سانسۆرم بۆ کاری پەیکەرسازیی و نابێ رێگە بدرێت هەموو پەیکەرێک لەسەر شەقام و پارکەکان دانرێت!. و هونەرمەندان نێوان *پەیوەندی پەیکەرسازان ،چ رۆڵێکی تاریک و نێگەتیڤی لەم واقیعەدا گێڕاوە کە تۆ هێمات بۆ کردن ،ئایا هونەرمەندانی ئەکادیمی ناتوانن رۆڵێکی گرنگیان هەبێ لە دروستکردنی پەیکەری ئاست بەرز؟ بەداخەوە رۆڵی زۆری گێڕاوە ،چونکەپەیوەندی نێوان هونەرمەندان و پەیکەرسازان زۆر الوازە ،بەو پێیەی من لە ئەورووپام و کەمتر پەیوەندیم لەگەڵ هونەرمەندانی ناوەوە هەیە ،بۆیە کەمێ مەحاڵە بتوانین گفتوگۆ دروست بکەین .بیریشمان نەچێ ،تەنها خوێندنی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان و ئەکادیمیای هونەر بەس نییە ببیت بە هونەرمەند ،بەڵگەش بۆ ئەمە ئەو پەیکەرانەیە کە دەیبینین ،بۆیە چ لە مۆڵەت پێدان چ لە دانان و دروستکردندا ،ئەو پەیکەرانە گرفتیان هەیە .زۆربەی هەرە زۆریان تەمەنیان کورتە ،پێچەوانەی پەیکەری واڵتان النیکەم حسابی زیاتر لە سەد ساڵ دەکەن بۆ مانەوەی ئەو پەیکەرە ،ئەو پەیکەرانەی لە کوردستان دروست دەکرێن ،هێندەی ماددەکەی الواز و بێ کوالێتییە ،دوای چەند مانگێک ناشیرین و دێز دەبن و دەبێت الببرێن ،بۆ ئەوەی نەبینرێن بەو کوالێتییە ناشرینە.
* پەیوەندی نێوان شار و پەیکەر، پەیوەندییەکی ئۆرگانی و بەهێزە ،کەم شاری گەورەو گرنگی جیهان هەیە مێژوویەکی تایبەت بە خۆی و پەیکەری نەبێ .ئێمە دەتوانین مێژووی پەیکەر و شارەکانمان پێکەوە ببەستینەوە؟ پرسیارێکی زۆر گرنگ و بەجێیە ،چونکەوەک خۆشت دەزانیت و بینیووتە ،مێژووی شار و مێژووی پەیکەر لە واڵتانی ئەورووپادا مێژوویەکی گرێدراوە بەیەکەوە .زۆر گرنگە ئەو پەیوەندییە. بۆیە لەگەڵ گەشەکردنی شار و بیناسازیشدا پەیکەریش گەشە دەکات و ئاستی فراوان دەبێت. هەروەک دەبینین ئێستا هونەری پەیکەرسازیی لە ئەورووپا لە هونەری وێنەکێشان و هونەرەکانی تر زیاتر گرنگیی پێ دەدرێت ،بە تایبەتی دەوڵەت زۆر بایەخ بە هونەری پەیکەرسازیی دەدات ،بە تایبەتیش بۆ گێڕانەوەی مێژووی سەرکەوتنەکانیان ،شۆڕشەکانیان ،رووداوە گرنگەکانی ئەو شارە ،بە ستایلە جیاوازەکانی پەیکەرسازیی دروست دەکەنەوە. *لە کوردستان بۆ ئەوەی بایەخ بە هونەری پەیکەرسازیی بدەین ،پێویستە لە کوێوە دەست پێ بکەین؟ زۆر شوێن هەیە دەست پێ بکەین گەرمەبەستمان بێت ،بەالی منەوە گرنگترین شت پێویستمان بە دەزگایەکی نیشتمانیی برۆنز هەیە، چەندین ساڵە لە کوردستان هەوڵی ئەوە دەدەم، النیکەم بۆ ئەوەی بۆ برۆنزی پەیکەرێ نەچین بۆ ئێران و تورکیا ،بەاڵم تا ئێستا نەمانتوانیوە. بۆیە دەبێ کار لەسەر ئەوە بکەین مێژووی شار و هونەری پەیکەرسازیمان ئاوێزانی یەکتر بکەین. لەوەش گرنگتر لە شارەکانی ئەورووپا هێما و شار هەیە ،هەر شارێک هێما و تایبەتمەندیی خۆی هەیە و بەو پەیکەرە دەناسرێتەوە .گرنگە لە ئێستاشدا لە کوردستان ،شارەکان پەیکەری وایان هەبێ بە برۆنز و کوالێتی بەرز ،من بۆ نموونە پەیکەری (رەشەبای سلێمانی)م هێناوەتەوە، رەشەبا بووە بە بەشێک لە کولتووری سلێمانی، هەولێر قەاڵ و گەرمیان و پشدەر و زاخۆ و دهۆک و هەموو شارەکانی تر ،شوناس و ناسنامەی خۆیان هەیە ،گرنگە پەیکەری ئەو هێما و رەمزانە لەو شارانە دابنرێن.
ئەو پەیکەرەی گۆران ،تا ئێستا لە چاوەڕوانی درووستکردندایە
كەس وەکو من نابێ کە بێ تۆ من بێت تۆش مەھێڵە ئەم ئەشقە پاکە ،ون بێت. ***** وا گومتەوە ھەروەکو چۆن گوتیشم نازانم چۆن ئاشقت بووم و ھاتیتە تووشم تا ببیتە خەون و پەرۆ شیم بۆت بۆ ئێستا و داھاتووشم. ***** بەنازەکەم ھاوسۆز و ڕاز و ھاونیازەکەم دەزانیت كێ و بۆ کێ پێلووی نیگا و سەرنجەکانی لە ئاستی بە ئاستەم ناترۆکێ ! خۆی داوەتە دەست تۆ بەس تۆ رسپە و ترپە ی ناسکی و تەسکینیی گرتە ئەستۆ بۆ ھەمیشە ئەشکی لێ دەتکێ!!؟ منم تەنیا من بۆ تۆ وەک خولیاو پیشە لە دەریای خەیااڵ بۆت خنکاوە و دەخنکێ! 2019/6/14
سەرپەرشتیار کامەران سوبحان