رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
پاشکۆیەکی تایبەت بە رۆژئاوای کوردستان
www.zamenpress.com
سەرنووسەر
سەرپەرشتیار
سیروان رەشید
هۆشیار عومەر عەلی
ژمارە ( )38سێشەممە 2019/10/15
8الپەڕە
داگیرکاری تورکیا لە راپۆرتەکانی ریچارد ئەنگڵدا بووە .یەکێک لە سەقامگیرترین ناوچەکان لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستداو ئەم دۆستایەتیە مەزنەیان لەگەڵ ئەمریکا هەبووە .کوردەکان متمانەیان بەردەوام بە خۆیان زیاد بووە لەگەڵ باشبوونی سەقامگیری .شاری وەکو کۆبانی لە کرانەوەدا بوون و گەشەیان دەکرد. لەودیو سنورەوە لە تورکیا نزیکەی ١٢ ملیۆن کورد هەیە .بۆ ماوەیەکی زۆر ئەوان ناڕازیی بوون لە تورکیا کە وەکو هاواڵتی پلە دوو مامەڵەیان لەگەڵ کراوە. ئەو کوردانە راپەڕینیان ئەنجام داوە لە تورکیاو تورکیا زۆر نیگەرانە کە ئەگەر ناوچەیەکی سەرکەوتووی کورد هەبێت لە باکوری سوریا ئەوە سروش دەبەخشێت بە کوردەکان لەناو تورکیا کە راپەڕن.
ریچارد ئەنگڵ پەیامنێری پێشکەوتووی دەرەوەی کەناڵی NBC ئەمریکی
ریچارد ئەنگڵ یەکێک لە دیارترین رۆژنامەوانەکانی ئەمریکاو جیهانەو لە چەندین مەیدانی جەنگەوە لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و جیهانەوە راپۆرتی کردوە لەوانە جەنگی عێراق و ئەفغانستان و جەنگەکانی بەهاری عەرەبی و وەرگری خەاڵتی مێدلە بۆ ئازایەتی بۆ راپۆرتی “یاداشتی ناوچەکانی جەنگ” .ریچار ئەنگڵ لە ساڵی ٢٠١٢لە سوریا رفێنراو پاش پێنج رۆژ توانی هەڵبێت و دواتر تیمەکەی لەالیەن ئەحراری شامەوە ئازاد کرا.
١٢ی ١٠ی ٢٠١٩
هێرشەکەی تورکیا لە سوریا ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکی گەورەی تێدا رووی دا. ئەنجامدانی تاوان لەالیەن میلیشای عەرەبەکان کە تورکیا پشتیوانیان دەکات بە گوللەباران کردنی کوردەکان. ئەمریکا سەربازی کاربەدەستانی پێمدەڵێن کە راستەو بە قووڵی نیگەرانن کە ئەمە دەرگا دەکاتەوە هەم بۆ پاکتاوی رەگەزی و هەمیش بۆ گەڕانەوەی داعش و ئەلقاعیدە.
٧ی ١٠ی ٢٠١٩
ئێستا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکە .ئەمەش نیگەرانی ئانی هەیە بۆ ئەو خەڵکەی لە باکوری سوریا دەژین .من باسی کوردەکان دەکەم .ئەمان خەڵکێکن کە هاوپەیمانی واڵتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان کە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی سەربازی تایبەتی ئەمریکا شکستیان بە داعش هێنا. ژمارەی شەڕڤانەکانیان لە نێوان پەنجا بۆ شەست هەزارە .ناوچەیەکیان کۆنترۆڵ کردووە کە نزیکەی ٢ملیۆن خەڵکت تێدا دەژی .ئەوان لەالیەن هێزی سەربازی ئەمریکاوە پارێزراون لە رێگەی تورکیا لەو دیو سنورەوە نایەنە ناو سوریا و ناوچەکەیان داگیر ناکەن .چونکە ئەگەر تورکەکان ئەوە بکەن پاکتاوی رەگەزی گەورە روو دەدات .ئێستا فەرمان بە سەربازانی ئەمریکا کراوە کە بکشێنەوە. سەرۆکی تورکیا چەندین جار وتویەتی کە ناوچەکە داگیر دەکات ،هاوپەیمانەکانی ئێمە کە ١٠هەزار شەڕکەریان لە دەستدا لە شەڕی دژ بە داعشدا و ئەوان خەالفەتی داعشیان شکست پێهێنا. ئێستا نیگەرانن بەهۆی ئەم بڕیارە جێی سەرسوڕمانە کە جینۆساید دەکرێت .هەر ئێستا قسەم لەگەڵ بەرپرسێکی کوردی کرد و وتی“ :ئەمریکیەکان خیانەتیان لێژردین” .دەرگایان کردووەتەوە بۆ کۆمەڵکوژی لەالیەن تورکیا .ئێمە چیتر ناتوانین دژی داعش بجەنگین .داعش رەنگە بگەڕێتەوە ناوچەکە .ئەگەر ئەمە روو بدات تەنیا الیەنی بەرپرسیار ئەمریکا دەبێت .هەستی نیگەرانی و ترسی رەها هەیە لە ناو هاوپەیمانە نزیکەکانمان کە کوردەکان دوای ئەم بڕیارەی شەوی رابردوو درا .ئەوان دەڵێن خیانەتیان لێکراوە و راشکاوانە زۆر زەحمەت بوگترێت خیانەتیان لێ بەکراوە. ئەم چیرۆکە زۆر باش دەزانم .من لەگەڵ هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا کارم کردووە .سەرۆک ترەمپ ماوەیەکی زۆرە دەیەوێت ئەم کارە بکات .کوردەکان کە لەم ناوچەیەدان لە باکوری سوریا تا رادەیەکی باش سەرکەوتوو بوون لە کۆنترۆڵکردنی ئەم ناوچەیە .ناوچەیەکی سەقامگیر بووە .بەاڵم لەودیو سنورەوە لە تورکیا، ئەردۆگان ئەمە وا دەبینێت ئەم ناوچەیەی ژێر دەسەاڵتی کورد وەکو هەڕەشەیەکی ئانی و دەڵێت ئەوان تیرۆریستن و ناسەقامگیری دروست دەکەن .هەروەها نیگەرانە ئەگەر سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنن دەبێتە هۆی راپەڕینی کوردەکانی تورکیا دژی ئەو .ئەردۆگان لە مێژە دەیەوێت هێرش بکات .تەنیا شت کە رێگری بوو لەبەردەمیدا بوونی هێزی سەربازی ئەمریکا بووە .سەرۆک ترەمپ لە سەرەتاوە ویستویەتی دەستی لە دۆخەکە بشوات .جار دوای جار وتویەتی کە ناوچەکە جێدەهێڵیت و سەربازەکان دەکشێنێتەوە .کوردو ئەمریکا بەیەکەوە شەڕیان کردووە دژی داعش و شکستیان بە داعش هێناوە .جار دوای جار ترەمپ ویستویەتی ئەم کارە بکات .بەاڵم تەنیا وەزیری بەرگری ،ماتیس رازی نەبوون.
١4ی ١٠ی ٢٠١٩
وەزیری بەرگری ماتیس لەسەر ئەم مەسەلەیە دەستی لەکارکێشایەوە .ئەو نەیدەتوانی خیانەت لە هاوپەیمانەکانمان قبوڵ بکات .برێت مەکگۆرک کە نێردەی سەرۆک بوو بۆ شەڕی دژی داعش بە ئاشکرا دەستی لەکارکێشایەوە چونکە نەیدەتوانی وەها خیانەتێک قبوڵ بکات. هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا خۆیان ئەم خیانەتە قبوڵ ناکەن .سەرۆک ترەمپ ویستویەتی ئەم کارە بکات و دژایەتی بۆ ئەم بڕیارە هەبوو ،بەاڵم ئەو کەسانەی دژ بوو چیدی لە دەوری نین .ئێستا خۆی ئەم گفتوگۆی بڕیاری داوەو رێگە دەدات بەردەکان بکەون بەسەر هاوپەیمانی نزیکی ئێمە کوردەکان.
٨ی ١٠ی ٢٠١٩
ئەمە ئەو راستیە پیشان دەدات کە حکومەتی ئەمریکا لە چی فەوزایەکدایە. سیاسەتی دەرەوە لە رێگەی جریوە وە دروست دەکرێت .دواتر سەربازەکان لە مەیدانی جەنگدان چاوەڕوانن فەرمانەکەیان پێبگات .لە ئێستادا نزیکەی ١٠٠٠هەزار سەربازی ئەمریکا لە سوریایە .هێشتا لەوێن و خۆیان کۆناکەنەوە بڕۆن و لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریکا کە کوردەکانن کار دەکەن .دوای ئەم پەیوەندییە تەلەفونە پڕ کێشەیە لەنێوان سەرۆک ترەمپ و ئەردۆگان لە کۆتایی هەفتەدا پاش ئەوەی سەرۆک ترەمپ تەلەفونی کردو رازی بوو کە سەربازانی ئەمریکا نەک تەنیا سوریا بەجێدەهێڵن بەڵکو ئەمریکا دژی جۆرێك لە داگیرکاری سوپای تورکیا نابێت بۆ ناو سوریا .ئەمەش وای کرد هاوپەیمانەکانمان کە هاوشان لەگەڵ سەربازانی ئەمریکا تووشی ترسێکی مەزن بوون و نیگەرانن کە تورکیا هێرش دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات .ئەو کات سەربازانی ئەمریکا کە رێک لە تەنیشتیانەوەن رێگەیان پێنادرێت بەهۆی فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەمریکا کە دەستێوەردان بکەن و بیانپارێزن. ئایا ئەمە خیانەتە؟ بێگومان خیانەتە .من شەخسی بینیم کە فەرماندە شەریکە ئەمریکیەکان سەربازییە کوردەکانیان دڵنیا کردەوە کە لەگەڵیان دەبن و برای هاوسەنگەرن .لە هەمان ئۆتۆمبێلی سەربازیدا بوون و پێکەوە جەنگان .سەرکەوتنی گەورەیان هەبوو پێکەوە .ئینجا ببیستی سەرۆک ترەمپ بڵێت سەربازەکانی ئەمریکا دەکشێنەوە. فەرموو تورکیا ئەو ناوچە داگیر بکە ئێمە رێگر نابین.
١٠ی ١٠ی ٢٠١٩
کاربەدەستانی سەربازی ئەمریکا پێمدەڵێن شەڕی دژ بە داعش بە هاوبەشی لەگەڵ کورد سەرکەوتوترین ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بووە لە مێژوی هاوچەرخی ئەمریکادا .لە ئێستا بە دواوە کێ ئامادە دەبێت ببێت بە هاوپەیمانی ئەمریکا؟
١٠ی ١٠ی ٢٠١٩
کوردەکان بەرەو بەرەکانی جەنگ دەڕۆن و نیگەرانی زۆر هەیە کە داعش لە کامپەکان لە باکوری سوریا ئەندامانی داعش و هەمیش خێزانەکانیان هەڵبێن.
١٠ی ١٠ی ٢٠١٩
لێرە لە باکوری سوریا تەنیا وشە لەسەر زاری هەمووان :خیانەت .ئێستا رێکخراوە ناحکومیەکان هۆشداری دەدەن لەوەی روو دەدات .رێکخراوی منداڵپارێز هۆشداری دەدات لەسەر ئاوارەبوونی بەرفراوانی مندااڵن.
١٠ی ١٠ی ٢٠١٩
لێرە لە باکوری سوریا هێرشی تورکیا بە فراوانی بەڕێوە دەچێت .هێزەکانی تورکیا و میلیشیاکان کە تورکیا پشتیوانیان دەکات چەندین گوندیان کۆنترۆڵ کردووە کە پێشتر لەژێر دەسەاڵتی کوردەکاندا بوون .لەکاتێکدا هێزەکانی ئەمریکا لێرە کە هەزار سەرباز دەبن لە بنکەکانیاندان و بێدەسەاڵتن لە رێگری لە تورکیا و فەرمانیان پێدراوە یارمەتی هاوپەیمانەکانیان نەدەن .ئەم بەیانیە هێزەکانی تورکیا دەچنە قواڵیی سوریا بە سەرباز لە زەمین و بۆمباران لە ئاسمانەوە بە فرۆکەی ئێف .١٦ ئۆپەراسیۆنەکە لەالیەن توکیاوە ناونراوە “کانی بەهار” .پاش چەند رۆژ سەرۆک ترەمپ لە ناکاودا رازی بوو کە هێزەکانی ئەمریکا لە سنور بکشێنێتەوە .سەرۆک بەرگری لە بڕیارەکەی کرد“ .ئێمە ئەم جەنگە بێکۆتاییانە واز لێدێنین و لەو واڵتە دەکشێینەوە .دەبوو کەسێک ئەم بڕیارە بدات” .زۆرێک لە بەرپرسانی ئێستاو پێشووی ئەمریکا ئەمە بە خیانەت ناوزەد دەکەن لە کوردەکان کە ژیانیان بەخشی لەگەڵ سەربازانی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە داعش .لینزی گراهام دەڵێت “ ،سەرۆک کۆتایی بە جەنگ نەهێناوە، جەنگێکی گەورەتری دروست کردووە. وەزیری دەرەوە مایک پۆمپیۆ رەتیکردەوە سەرۆک گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا
هەڵکردبێت .تورکیا نیگەرانی ئاسایشی رەوای هەیە .هەڕەشەیەکی تیرۆریستی هەیە لە باشوری واڵتەکەیانەوە”. بەرپرسانی کورد تورکیا تۆمەتبار دەکەن کە خەڵکی مەدەنی دەکات بە ئامانج کە خەڵک کوژراوە .کوردەکان بە تایبەت لە میلیشیاکانی تورکیا دەترسن کە ئۆپەراسیۆنەکە دەبێتە هۆی پاکتاوی رەگەزی و تەنانەت کۆمەڵکوژی .پالنی توکیا دروستکردنی ناوچەیەکە کە ناوی ناوە زۆنێکی سەالمەت بۆ نیشتەجێکردنی پەناهەندە عەرەبەکان لەو ناوچەی کە کوردەکان ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمیان دروست کردووە .مەترسیەکی دیکە لەگەڵ چوونی کوردەکان بۆ بەرەکانی جەنگ بۆ بەرگری کردن لە خۆیان دژ بە تورکیا چیدی ناتوانن بە باشی پاسەوانی ئەو کامپانە بکەن کە دەیان هەزار ئەندامی داعش .هێزەکانی ئەمریکا دوو ئەندامی دیاری داعشیان وەرگرتووە کە بە بیتڵەکان ناسراون بەهۆی دایەلێکتی بەریتانیان .تورکیا زۆر هەستیارە لە شێوازی باسکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە، سەرۆکی تورکیا ئەردۆگان هەڕەشە دەکات کە ئەگەر ناوبنرێت داگیرکردن ئەو کات تورکیا پەناهەندەکانی نیشتەجێی تورکیا دەنێرێتە ئەوروپا.
١٢ی ١٠ی ٢٠١٩
سەرەڕای ئیدانەکردنی فراوانی نێودەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە هێرش بۆ سەر هاوپەیمانانی ئەمریکا، کوردەکان لە سوریا بە بۆمب و هێرشی ئاسمانی .ئەمڕۆ ئێمە چووینە ئەو گوندە کوردانەی لەبەردەم هێرشەکەدان .لێرە لە بەرەی جەنگ زۆربەی ناوچەکە چۆڵە. کوردەکان هەوڵدەدەن خۆ بە دوور بگرن لەم رێگانەی ئاسانن بۆ بۆمباران کردن[ .دەنگی بۆمباران] لە پشتەوە .لە پشتەوە .لە پشتەوە [بۆ کامێرەمانەکە]. بۆمبارانی یەک دوای یەک لە تورکیاوە چەند مەترێک لە پشت ئێمەوە تەقیەوە. ئێمە رۆشتین و ئەم ئۆتۆمبێلەمان بینی دەسوتێت و پیاوێکی لە ناویدا بوو کوژراوە .ئاسان تێبگەیت لەوەی بۆچی ١٠٠هەزار خەڵک ئەم ناوچەیان بەجێهێشتووە .ژمارەشیان بە خێرایی زیاد دەکات .ئێمە لەگەڵ خێزانێک رۆشتین کە بەبێ هیچ شتێک جگە لە ئەوەی لە دواوەی ئەم توێتایە .دەڵێن نازانن بۆ کوێ دەچن تەنیا دەیانەوێت ناوچەی جەنگەکە بەجێبهێڵن .دەلێن هەر سوێنێک باشترە لێرە .زۆرینەی کوردەکان
دەچنە قوتابخانەکان بۆ خۆ دورخستنەوە لە بەرەکانی جەنگ .هەموو ئەوانەی لەم قوتابخانە دەژین ئەمڕۆ گەیشتن .ئەمەش کوردەکان دەڵێن ئامانجی هێرشەکەی تورکیایە بۆ دەرکردنی ئەوان لە خاکەکەیان و نیشتەجێکردنی پەناهەندە عەرەبەکان کە پشتیوانی تورکیا دەکەن. ئەم ژنە هاوار دەکات کە سەرۆک ترەمپ بەرپرسیارە لەو جینۆسایدەی روودەدات. بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ تورکیاو کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا .سەرۆک ترەمپ دەڵێن ئەو گڵۆپی سەوزی هەڵنەکردووەو ئەمشەو هۆشداری دا بە تورکیا“ ،ئەگەر تورکیا کارێک بکات کە نابێت بیکەن .ئێمە وەها ئابڵوقەیەک دەسەپێنین کە هاوشێوەیان کەم واڵت بینویەتی”. هەروەها مەترسیەکی دیکە هەیە ئەمشەو لەناو ئەم کامپانەی راگرتنی شەڕکەرانی داعش ،کە دەیان هەزار زیندانی تێدایە .ئەم ڤیدیۆ نوێیە هەوڵی هەڵهاتنە لە زیندانەکە کە کوردەکان رێگریان لێکرد .بەاڵم هۆشداری دەدەن کە هەوڵی زیاتر دەبێت. بەهۆی کەمبونەوەی پاسەوان چونکە شەڕکەرانی کورد روودەکەنە بەرەکانی جەنگ .ئەمشەو سەربازانی ئەمریکا لێرە لە مەترسیدان .چەندین موشەکی تورکیا لە نزیک بنکەیەکی ئەمریکا تەقیەوە. هیچ ئەمریکیەک زیانی پێنەگەیشت. بەاڵم بۆ سەالمەتی کشانەوە.
١٢ی ١٠ی ٢٠١٩
روونە ئەمە خیانەتێکی زۆر خراپە. ئەمە پەڵەیەکی رەشە بە مێژووی ئەمریکاوە بە خیانەت کردن لە هاوپەیمانێک .بەاڵم بەشی مەترسیدار ئەوەیە کە ئەمە تەنیا سەرەتایە. کوردەکان بە قوڵی نیگەرانن کە ئەمە تەنیا هەڵمەتێک نیە لەالیەن تورکیاوە دژ بە کوردەکان چونکە تورکەکان حەزیان بە چارەی کورد نیە و سزایان دەدەن .ئەو کوردانەی ئێمە قسەمان لەگەڵ کردوون دەڵێن بە زووی رووبەڕووی هەڵمەتێکی جینۆساید دەبنەوە ،هەڵمەتێکی پاکتاوی رەگەزی کە سەرۆک ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرد .فاکتەرێکی دیمۆگرافی هەیە کە زۆر گرنگە .دوو ملیۆن کورد هەیە لێرە لە باکوری سوریا لەم شوێنەی منی لێم .لەژێر پارێزگاری ئەمریکا لە چوار ساڵی رابردوودا لەگەڵ شەڕی دژ بە داعش دەوڵەتێکی بچوکیان دروست کردووە کە لە رادەبەدەر سەرکەوتوو
ئەمریکا لە خراپترین کاتدا سوریا بەجێ دەهێڵێت .هاوکات لەگەڵ پێشڕەوی خێرای تورکیا ،لە جەنگی دژ بەهاوپەیمانەکانی ئەمریکا ،کوردەکانی سوریا .پێشڕەوی تورکیا بە هاوکاری میلیشیا عەرەبییەکانە .هەمان ئەوانەی شەوی ڕابردوو بینیمان لە تەنیشت ڕێگاوە کوردەکانیان گولەباران کرد ،بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن ،ئەمڕۆش میلیشیاکان بەشدارن و ئەندامی پێشووی قاعیدە و داعشیان تێدایە. وا دیارە تورکیا ،هاوپەیمانێکی ناو ناتۆ ،تیرۆرستان بەکاردەهێنێت لە هێرشکردنە سەر کورددا ،کە چوار ساڵ لەگەڵ ئەمریکا دژ بە داعش جەنگان و لەو پرۆسیەدا دەوڵەتێکی بچووکی ناڕەسمیان بۆ خۆیان پێکەوەنا. ئێستا ئەو ناوچە ئۆتۆنۆمییەی کوردەکان پێی دەڵێن ڕۆژئاڤا لە داڕوخاندایە .نزیکەی هەموو ئەو هەزار سەربازەی کە لە سوریان دەکشێنەوە ،بە بێ پارێزگاری ئەمریکا دوو ملیۆن کورد دەترسن لەالیەن تورکیا و میلیشیاکانییەوە پاکتاوی ڕەگەزی بکرێن ،هەروەها داعش سودی لەم ساتە فەوزاوییە وەرگرتووە بۆ خۆ ڕێکخستنەوە .سەدان خێزانی ئەندامانی داعش ئەمڕۆ لە کەمپێکی ڕاگرتن هەڵهاتن ،سەردانی زیندانێکمان کرد کە پڕکراوە لە پێنج هەزار زیندانی داعش. رۆژانە هەوڵی هەڵهاتن هەیە ،بەڕێوەبەری زیندانەکە دەڵێت ئەگەر پێویست بکات پاسەوانەکان بچن بۆ شەڕ ،دەرگای زیندانەکە قفڵدەکەن و دەڕۆن ،سەرۆک ترەمپ لە جریوەیەکدا دەڵێت کوردەکان و تورکەکان سەدان ساڵە دەجەنگن ،ئەگەر واڵتێکی دیکە دەیەوێت بێت و پشتیوانی الیەنێکیان بکات با بیکەن ،نیشانەیەکە کە سەرۆک ترەمپ دەستی لەم جەنگە و ئەو هاوپەیمانانەی ئەمریکا پشتی پێ بەستن بۆ شەڕی داعش شتووە. ئەمشەو لە ڕووی هێرشێکدا کە ناتوانن ڕێی پێبگرن ،کوردەکانی سوریا ،داوایان لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد کرد، کە هاوپەیمانی رووسیایە ،هێزەکانی بە درێژایی سنور باڵوەپێبکات ،ئەمە کۆتایی حکومڕانی خۆسەری کوردە ،کە لە شەڕی شانبەشان لەگەڵ ئەمریکا بەدەستیان هێنا. بەرپرسێکی ئەمریکی پێی وتم ئەمە شکستی بەهاکانی ئەمریکایە ،ژیانێکی دیکە دەبەخشێت بە داعش و یارمەتی رکابەرەکانی ئەمریکا دەدات. وەرگێڕانی :زەمەن