4
سەرنووسەر
ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
سەرپەرشتیار
سیروان رەشید
کامەران سوبحان
شیــــعر و ئاڵــــــــۆزیی حسێن لەتیف ئالۆزیی شیعر ،دەربڕینێكە زیاتر ئەو كەسانە بەكاری دەهێنن تێگەیشتنیان بۆ شیعر لە رابردوودایە نەك لە ئێستادا ،ئەوانە خوێنەرانێكن ناتوانن چێژ لە شیعری نوێ وەربگرن “شیعری نوێ” مەبەستمان دەرچوونە لە باو .هەموو دەرچوونێك لە باو هەوڵێكی نوێگەرانییە ،چونكە هەوڵە بۆ جێهێشتنی دونیایەك و رووكردن لە دونیایەكی تر. خوێنەرانێك لە پەنای دەربڕینێكی وەك شیعری ئاڵۆز دا ،شكستی خۆیان لە تێگەیشتن لە شیعر دەشارنەوە .شیعر سادە نییە ،دەشێت شیعر روون بێت بەاڵم روونی بەرە و سادەبوونەوەی نەبات، بەرەو قووڵی وێنە و مانایی ببات .پێویستە تەمومژ تێكەڵ بە ئااڵۆزی نەكرێت. ئەگەر “رۆالن بارت” لە باسی شێوازدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردبێت كە شێواز خودی نووسەرە، ئەوا لە باسی ئالۆزیی شیعردا ،دەكرێت بڵێین ئالۆزیی خودی شاعیرە .شیعر نمایشكردنی خودی شاعیرە ،بەاڵم تەمومژ ،پەنابردنی شاعیرانە بۆ خۆ رزگاركردن لە سانسۆرە كۆمەاڵیەتی و ئایینییەكانی ناو كۆمەڵگە. شاعیری راستەقینە ،شاعیریی ئاڵۆزییەكانە، نەك تەمومژ .شیعر هەموو رۆژگارێك دەبێت ئاڵۆز بێت ،ئاڵۆزیی شیعر پەیوەندیی بە پەیوەندییە زمانییەكانی ناو دەقەوە هەیە ،بەاڵم تەمومژ هەڵبژاردنێكی ناچاریانەی شاعیرەكانە .ئاڵۆزیی شیعر لەوەدایە شاعیر بەردەوام دەستكاری پەیوەندیی نێوان وشەكان و شتەكان دەكات، خەریكی گۆڕینی پەیوەندیی نێوان وشەكانە لەگەڵ یەكتر و لەگەڵ مرۆڤ ،هەر لەبەر ئەمەشە شیعر پڕۆسەی بەڕێوەبردنی شۆڕشێكی بەردەوامە لە زماندا .رەنگە ئەم تێڕوانینە كەمێك پێویستی بە سادەكردنەوە نا ،بەڵكو بە تەنككردنەوە هەبێت. گۆڕینی پەیوەندییەكانی ناو زمان لە دەقدا، پەیوەندیی زمان لەگەڵ مرۆڤدا لەسەر تێڕوانینی شاعیر وەستاوە .هەتا تێڕوانینی شاعیر تازە
رۆالن بارت ،لەباسی نووسیندا ،پێیوایە شێواز خودی نووسەرەکەیە بێت بۆ پەیوەندییەكان ،پەیوەندییە باوەكان زیاتر پاشەكشە دەكەن .شاعیرە نامەئلوفەكان لە رۆژگاری خۆیاندا غەریبن و وەك پێویست ناخوێنرێەوە ،چونكە خوێنەرانێكی زۆر لە روودانی گۆڕانكارییەكانی ناو دەق تێناگەن .بۆ تێگەیشتن لە شیعر ،پێویستە دیدگایەكی شاعیرانەمان هەبێت، یان وەك ئەدۆنیس دەڵێت( :پێویستە شاعیر بین
بۆ ئەوەی لە شیعر تێبگەین) چونكە هەموو دەقێك ژیانی تایبەتیی خۆیی هەیە ،زمان لە هەر دەقێكدا جیاوازە لە دەقێكی تر ،جیاوازی ژیانی زمان لە دەقدا ،دەق دەباتە ئاستی شیعرەوە .خوێنەرێك بەم دیدگایەوە سەیری شیعر نەكات ،مەحاڵە بەهرە و چێژ لە شیعر وەربگرێت ،تێنەگەیشتنەكەی دەداتەوە پاڵ ئاڵۆزیی شیعر.
تەمومژ لە شیعردا ،تەواو پێچەوانەی ئاڵۆزییە، بەڵكو دەركەوتەی كولتوورە چەپێنەرەكانە، كۆمەڵگەی كوردییش سیخناخە لە چەپاندن .لە عێراقی سەردەمی بەعسدا ،شیعرەكان لە بری باسكردن لە ئاشتی ،ئاماژەیان بۆ كۆتر دەكرد، لە بری باسی شۆڕش ،باسی ئەسپ و ئاژەڵی بەهێزیان دەكرد .دەشێت لە حاڵەتی یەكەمدا كە
شیعر ئاڵۆزییە و لە دووەمدا كە تەمومژە ،پڕۆسەی تەئویل كارا بێت ،بەاڵم لە یەكەمیان بە قازانجی دەق و لە دووەمیاندا بە زیانی دەق تەواو دەبێت، چونكە لە یەكەمیاندا زمان ئامانجە و لە دووەمیاندا زمان رۆڵێكی الوەكی دەبینێتـ ،زیاتر ئامڕازە. شاعیرێك لە رابردوودا ئاڵۆز بووە و لە ئێستادا نا ،ئەمە پەیوەندی بە سووربوونی شاعیرەوە هەیە لەسەر یەك شێوە كاركردن لە زماندا ،خوێنەری لەگەڵ خۆ راهێناوە ،تا ئەو رادەی زمانەكەی گشتر بووەتەوە ،خوێنەر دەتوانێت قسەی پێ بكات ،واتە ئەوەی لە تێكستدا “وتن”ە ،بۆ شاعیر بە دەربڕینی سۆسێر ،دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ ناو زمان كە ،موڵكی هەموو تاكێكە ،شیعر وتنە ،وتنی جیاواز ،هەموومان بە یەك زمان قسە بكەین ،بەاڵم هەموومان وەك یەك نادوێین ،شیعر پەڕینەوەیە لە قۆناغی زمانەوە بۆ وتن .هێندەی جیاوازیی شاعیرەكان جیاوازیی لە وتندا هەیە ،ئەو جیاوازیانەیە وا دەكات خوێنەر دەقێكی ال سادە بێت و دەقێكی ال ئاڵۆز بێت. نموونەیەك لە جیاوازی زمان ،محەمەد عومەر عوسمان دەڵێت( :بە پلەی پەیژەی بروسكەیەكا سەركەوم بە گڕ دڵ بشۆمەوە) لە بەكاربردنی رۆژانەدا ،لە بینیندا هەمیشە هەورەبروسكە لە بەرزی و ئاسمانەوە هاتۆتە خوارەوە ،مرۆڤ و درەختی سووتاندووە ،بەاڵم باران و ئاو كوژاندویەتیەوە، لێرەدا پەیوەندییەكە تەواو پێچەوانەیە ،بروسكە بۆ سەركەوتنە ،گڕ بۆ پاككردنەوەیە ،نەك بۆ سووتان. محەمەد عومەر پەیوەندییەكانی وشەی لەگەڵ خۆ گۆڕیوە ،هەر بۆیە دەشێت كەسێك بێت و بانگەشەی ئەوە بكات ئەمە شیعرێكی ئاڵۆزە و لێی تێناگات! چونكە مەعریفەی ئەو لە زماندا بەشی تێگەیشتن لە دێڕێكی وەها ناكات .هەر لەبەر ئەو دەرچوونە لە زمان و مانا باوەكان و بەكاربردن و وێنا رۆژانەییەكانی ئەو وشانە ،دێڕی وەها ئاڵۆز هەتاهەتایە بە نوێ و تازەیی دەمێنێتەوە.
*بۆ تێگەیشتن لە شیعر ،خوێنەر دەتوانێت بگەڕیتەوە بۆ سەر كتێبی الحوارات الكاملە.نووسینی ئەدۆنیس.
ئەحمەد بازگر:
هونەر و ئەدەبیات لە هەموو سەردەمەکانی تر ،زیاتر چینایەتییە
* گرنگیی پەیدابوونی ئەدەبی کرێکاری چییە؟ النی کەم لەم سەد ساڵەی دواییدا وشەی کرێکاربووەتە رەمزێک بۆ ناسینەوەو و پێناسەکردنی بیری چەپ ،مارکسیستی ،کۆمونیستی و بەشێکی زۆر لەو بیر و باوەڕانەی کە دژی سیستەمی ئابووری و سیاسی نەزمی سەرمایەداری یان بە واتایەکی ئەمڕۆیی کاپیتالیستین! ئەوەی پێی دەگوترێ ئەدەبی کرێکاری لە راستیدا هەمان ئەدەبە کە لەو بزووتنەوانە هەڵدەقوڵی کە لە دژی فکرییەت و دەسەاڵتی سەرمایەداری لە ئارادا بوون و هەن! بە واتەیەکی تر زەروورەتی ئەو ئەدەبە لە زەروورەتی ئەو بزووتنەوانەوە سەرچاوە دەگرێ! کرێکارو رەنجدەر حەقیەتی بەم گشت زۆڵم و چەوسانەوەیە رازی نەبێ ،کە رۆژانە لێی دەکرێ! لە مەسیری ئەم خەباتەدایە کە ئەدبی کرێکاریش لەدایک دەبێ!
* ئەوەی دەیڵێت خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانی ئەم جۆرە ئەدەبە لە چیدا خۆی دەبینێتەوە؟ ئەم ئەدەبە خاوەنی دوو خەسڵەتی سەرەکییە:یەکەم :ئەوەیە کە ئاوێنەی بااڵنوێنی ژیانی کۆمەاڵنی کرێکارو بەشمەینەتی ئەو کۆمەڵگایەیە کە لێی هەڵقواڵوە! ئاوێنەی بااڵنوێن دەچێتە سەر هەمووالیەنەکانی ژیان و سەرجەم رەنگ ،دەنگ، هەست ،خولیا ،ئاوات و بە گشتی هەموو هەوراز و نشێوەکان و هەموو خۆشی و ناخۆشییەکان دەگرێتە خۆ! دووهەم :ئەوەیە کە ئاسمانی هیوای رەش نییە و رۆچنەیەک بەرەو داهاتوویەکی گەش بۆ هەموان دەکاتەوە و سەرەڕای هەموو نەهامەتی و ژانەکانی ئیمڕۆ ،پەیامی سبەینێیەکی گەشی پێیە! * چ شتێک وا دەکات ئەدەبەکان جیا بن و ناوێکی دیاریکراویان هەبێت ،ئایا ئەدەب هەر ئەدەب نییە؟ هاوینی ساڵی 85ی زایینی ،ئێمە ژمارەیەکهونەرمەند ،شاعیر ،نووسەر ،رۆژنامەوان ،ئارتیست و زۆرێکی تر ،پێش دامەزراندنی (کانوونی هونەر و ئەدەبیاتی کرێکاری کوردستان) کۆمەڵێک سیمینار و کۆبوونەوەمان سازکرد کە باسی سەرەکی و پڕ
هەڵدەگرن .تەنیا نوکتەیەک کە من لە ئەزموونی چەندین دەیەی ژیانی ئەدەبیمدا بۆم دەرکەوتووە ئەوەیە کە وەختێک لە سەر “ئایدۆلۆجیا و ئەدەب” باس و پرسیار دێنە پێش ،زۆرتر مەبەستەکە یان رووی “رەخنەکە” لە ئەدیب و هونەرمەندانی “چەپە” ئەم هەموو بەرهەمە ئیسالمییانەی(شیعر ،رۆمان ،لێکۆڵینەوە ،فیلم، چیرۆک ،هتد) کە بە قەوارە چەندین بەرابەری بەرهەمە چەپییەکانە و زۆربەی هەرە زۆریشیان لە “چوارچیوەی ئایدۆلۆجیا”دا نووسراون و خوڵقاون ،کەم کەوتوونە بەر رەخنەی رەخنەگران .من دەزانم کە هەموو تاکەکانی کۆمەڵ بە (هونەرمەند و نا هونەرمەندیەوە) بۆ خۆیان بزانن یان نەزانن ،باوەڕ و تێگەیشتن و چۆنییەتی روانینیان بۆ رووداوەکان ،لە ئایدۆلۆجیایەکەوە سەرچاوە دەگرێ .بەگشتی کەسی بێ ئایدۆلۆجیت لە هیچ جێیەکی ئەم دنیایە گیر ناکەوێ. پرسیار ئەوەیە ئەدیبێک کە ئەدەبەکەی دەکات بە قوربانی ئایدۆلۆجییەکەی ئەدیبە؟ بەرهەمەکەی ئەدەبە؟
رۆژگارێک گفوگۆیەکی چڕ و هەمەالیەن سەبارەت بە ئەدەب و هونەری کرێکاری هەبوو ،ئەم ئەدەبە لەهەوڵدابوو شوناس و پێگە و تایبەتمەندییەکانی خۆی جیابکاتەوە و سنووربەندییەک دروستبکات ،ئەحمەدی بازگر یەکێک لە شاعیرەکانی ئەم ئەدەبوو ،لەم چاوپێکەوتنەدا ناوبراو دید و تێڕوانینی خۆی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم ئەدەبە و تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی دەخاتەڕوو. چاوپێکەوتنی :کولتووری زەمەن
موناقەشەی هەموو سیمینارەکان ،ئەم دەستەواژەی “هونەر و ئەدەبیاتی کرێکاری”یە بوو .بەداخەوە بەڵگەیەکی تۆمارکراو لەو باسانە لەبەردەستدا نییە ،یان باشترە بڵێم ئێمە ئەو کات لەو بابەتەوە زۆر کەمتەرخەم بووین کە باسەکانمان بۆ دواڕۆژ تۆمار نەکرد. ئێمە نە ئەو کات و نە دواتریش کە کانوونمان دروست کرد و گۆڤاری پێشەنگمان دەردەکرد، کۆدەنگیمان لەسەر ئەو دەستەواژە نەبوو! ژمارەی ئەو هەڤااڵنەی کە هەر وەک لە پرسیارەکەی تۆدا هاتووە، پێیان وانەبوو کە هونەر و ئەدەب دەکرێ چینایەتی بکرێ کەم نەبوون .گێڕانەوەی ئەم کورتە بیرەوەرییە، بۆیە زۆر ئەهمییەتی هەیە کە دامەزرێنەرانی کانوونی هونەر و ئەدبیاتی کرێکاری ،هەموومان پێشمەرگەی کۆمەڵە بووین بە بیر و باوەڕی تەواو چینایەتییەوە!
بەاڵم سەرەڕای ئەوەش بەشی زۆرمان لەسەر ئەدەبی کرێکاری کۆک بووین و ئەو هەڤااڵنەش کە ئەم دەستەواژەیان بۆ لەژێر پرسیاردا بوو ،زۆریان کەڵەوەکێشی نەکرد و ساغ بووینەوە بە یەکەوە کانوون دابمەزرێنین! لە وەاڵمی پسیارەکەی تۆدا دەبێ بڵێم من ئێستاش دوای ئەو هەموو ساڵە ناتوانم وەاڵمێکی سەرڕاست بەم پرسیارە بدەمەوە .ئەوەی شکم تێیدا نییە بەشێکی زۆر لە هونەر و ئەدەبیات ،ناوەرۆک و پەیامی چینایەتی هەیە .شیعر ،رۆمان ،سینەما ،تیاتر ،پەیکەرتاشی لەو نەوعە هونەرەن .بەاڵم وەختێک دەچیە نێو دنیای مەسەلەن مۆسیقی (مۆسیقی بێ کەالم) و نەققاشی، وەاڵمەکە بڕێک موشکیل دەبێتەوە! بۆ ئەوەی هیچ دڕدۆنگییەک ساز نەبێ ،من خۆم کە
تاکێکی نێو ئەم دنیا وەحشییەم کە تێیدا بێحورمەتی بە ئینسان ،چەوسانەوە ،داگیرکەری ،ناعەداڵەتی، بێمافی و بێ مافکردن و زۆر دیاردەی قیزەونی دیکە بوونەتە نۆرم ،دنیایەک کە تێیدا لە هەمیشە زیاتر و ئاشکراتر بە مافی مرۆڤ شەپشەپێن دەکرێ ،ناتوانم بڵێم ئەدەب هەر ئەدەبە ،بەڵکو بە پێچەوانەوە پێموایە لەم سەردەمەدا هونەر و ئەدەبیاتیش زیاتر لە هەموو سەردەمەکانی پێش خۆی چینایەتییە! * مانەوەی ئەدەب لە چوارچێوەی ئایدۆلۆژیدا، نابێت بە بکوژی رۆحییەتی داهێنان؟ مەبەست ئەدەب لە چوارچیوەی ئایدۆلۆجیادا چییە؟ وەاڵمەکانی ئەم پرسیارە بێشک هەم بە ژمارە زۆرن و هەم هەرکامەیان کورد گوتەنی زۆر ئاو
* سەرەتای سااڵنی نەوەدەکان ،لە باشووری کوردستان ئەم جۆرە ئەدەبە پێگەی تایبەتی هەبوو، بەاڵم ئێستا نەماوە ...پێتوایە ئەمە پەیوەندی بە پاشەکشەی رەوت و بزووتنەوەی سیاسی و چینایەتییەکەوە هەبێت؟ مەبەستت حەتمەن لەم جۆرە ئەدەبە ،ئەدەبی نێوچوارچێوەی ئایدۆلۆجیایە ،بەداخەوە من شارەزاییەکی وەهام لە ئەدەبی ئەم دەورەیەی کە تۆ باست کردووە (سەرەتای سااڵنی نەوەدەکان) لە کوردستانی باشوور نییە .یان باشترە بڵێم شارەزاییەکەم ئەوەندە نییە کە پێی پشت ئەستوور بم! ساڵەکانی سەرەتای نەوەدەکان ساڵی زۆر نایابن لەو هەلەی کە بەگشتی بۆ کوردستانی باشوور ،بۆ بزووتنەوەی کرێکاری و بۆ چەپ و بۆ ئەدەبی چینایەتی خوڵقان! من پێم وایە لەو هەلە مێژووییە بۆ کورد لە باشوور ،بۆ کرێکار و بە گشتی بۆ ئینسان لەم پارچە لە کوردستان ،مومکین نەبوو لەوە خراپتر کەڵکی لێ وەرگیردرێ .خراپترین سوود لە باشترین هەل! هۆیەکان زۆرن و جێگەی ئێرە نییە.
3
چۆن رۆمانێک بە ١٠٠رۆژ یان کەمرت دەنووسی؟
ڤینۆس فایەق
کردویەتی بە کوردی
تۆ
(وایدانێ ،یەکەمجارە ئەزموونی رۆماننووسین تاقیدەکەیتەوە ،بەم 15رۆژە چی دەکەیت؟ ئەم بەشەی کتێبە ،وەاڵمی ئەم پرسیارە دەداتەوە).
چاپکراوەکە
(بەشی چوارەم)
رۆژی 15
چیرۆکەکەت و کەسایەتییەکانت شانبەشانی یەکتر پەرە پێبدە ،ناکرێ یەکێکیان بەجیا لەوانیتر باش دروستبکەیت .کەسایەتییەکانت بوونەوەری تەختە نین بە سیحر لە ئاسمان کەوتبنە خوارەوە ،بەڵکو ئەو توخمانە کە هەر هەموویان پێویستن بۆ ئەو درامایەی کە دروستی دەکەیت.
رۆژی 16
دەبێت خوێنەرەکانت باوەڕ بهێنێت کەسایەتییەکانت بوونیان هەیە ،یان بوونیان دەبێت و دەبێت بە شێوەیەکی سەرسوڕهێن سەرنجڕاکێشبن .لە هەموو شتێکیش باشتر بۆ دەستنیشانکردنی سروشتی کەسایەتییەکانت، هەڵسوکەوتیان و ئامانجەکانیانە لە ژیاندا .ئەکرێ ئامانجەکانیان باشە بێت یان خراپە ،گرنگ نییە ،گرنگ ئەوەیە خوێنەر هەڵسوکەوت و ئامانجەکانیان ببینن و باوەڕیان پێ بهێنن و بەردەوام گرنگییان پێبدات. چیرۆکێک مەنووسە قەرەباڵەخ بێت ،با چیرۆکەکەت لەبارەی کەسێک یان دوان یان سیانەوە بێت ،بەاڵم بیرنەچنەوە و هەموویان پڕبن لە ئامانج.
رۆژی 17
تۆ پێویستت بە پاڵەوانێکی بەهێزە .زۆربەی نووسەرەکان گرفتی وێناندنی پاڵەوانێکیان هەیە لە ژیان گەورەتر بێت ،کامڵ و توندوتۆڵ بێت .لەبیرت بێت پاڵەوانەکەت کەسایەتی سەرەکیی چیرۆکەکەتە. ئەو کەسەیە کە خوێنەرەکەت لەگەڵیدا دەبێت بە یەک. چونکە تۆ دەتەوێت خوێنەر شەیدای پاڵەوانەکەت بن، ئەو (ژن یان پیاو) هاوڕێ تازەکەت.
رۆژی 18
ئەوانەی کە پێویستت دەبن لە چیرۆکەکەتا بیاندۆزەرەوە و چی دەکەن پێکەوە یان بۆ یەکتر و خودی چیرۆکەکە چیان پێدەکات .ئایا هەر هەموویان بە یەک ئاڕاستە رادەکێشرێن؟ یان بە شەش ئاڕاستەی جیاواز دەڕۆن؟ پرسیاری یەکالکەرەوە لە خۆت بکە ،چ شتێک
لەسەر الپەڕە چۆنیت ،دەبێت
هەمان کەس بیت لە ژیاندا
بۆ خوێنەر زۆر سەرنجڕاکێشە؟ ئەوە تاقیکردنەوەی یەکالکەرەوەیە بۆ گەشەکردنی کەسایەتی و هۆنینەوەکە، ئایا خوێنەر پەرۆشی دەبێت بۆ ئەمە؟ ئایا گرنگی پێدەدات؟ بۆ ئەوەی لە پەرەپێدانی کەسایەتییەکە و هۆنینەوەکە سەرکەوتن بە دەستبهێنیت ،پێویست دەکات بڕیارە گرنگەکان بدەیت .پێویستە بەزەییت بە کەسایەتیەکان و چیرۆکەکەدا نەیەتەوە .کێ دەمێنێتەوەو کێ دووردەخرێتەوە؟ چی دەمێنێتەوەو چی دووردەخرێتەوە؟ بە ڕاشکاوی ،ئەمە ئەو جێگەیەیە کە زۆربەی ئەوانەی یەکەمین رۆمانیان دەنووسن تێیدا دەوەستن ،چونکە ناتوانن هەڵبژاردەکانیان یەکالبکەنەوە. ئەگەرە زۆرەکان ئەقڵیان سەرسام دەکات ،یان تووشی ئیفلیجی تەواویان دەکات. گرەو لەسەر ئەوە مەکە ،توند و راجێگیربە، بێگومان هەڵبژاردە جیاوازەکان تاقیبکەرەوە ،بەاڵم دەبێت چیرۆکەکە ،روداو بەدوای رووداودا بەرەوپێشەوە بجوڵێنیت ،لەگەڵیدا هەموو کەسایەتییەکان بەریت. هەرچی رووداوێک روویدا ،دەبێت هەر یەک لە کەسایەتییەکان کاردانەوەی خۆیان لەبەرانبەریدا هەبێت. تەواو وەکو ئەوەی لە ژیانی واقیعیدا روودەدات. ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی داو کوشتی ،بێگومان ژیانی شۆفێرەکە بۆ هەتاهەتایی دەگۆڕدرێت ،هەروەها ژیانی دایک و باوکی منداڵەکەش ،ژیانی خوشک و برا و هاوڕێکانی و تەنانەت پۆلیسی هاتوچۆکە و ئەو پیادانەش کە لەو کاتەدا لە شەقامەکە دەپەڕنەوە .دەبێت بڕیار بدەیت ئەو گۆڕانکاریانە چین .دەبێت بڕیار بدەیت ،ئەمە
ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
رۆژی 26
شانسی تۆیە بۆ ئەوەی رۆڵی خوداوەند ببینیت -خۆ ئەگەر بەنیازیت چیرۆکێک بهۆنیتەوە دەبێت ئەو رۆڵە ببینیت .خوداوەند لە ناو وردەکارییەکاندایە .خوداوەند بڕیار لە رێڕەوی رۆمانەکە دەدات.
ئامانجێک بۆ خۆت دەستنیشان بکە ،بەالیەنی کەمەوە رۆژانە چوار الپەڕە .ئەوە مانای ئەوەیە 300 بۆ 325وشە ،بە نووسین بە ریز .هەندێ رۆژیش لە یەک الپەڕە زیاتر دەنووسیت ،رۆژانی تریش 15الپەڕە دەنووسیت .هەوڵبدە بە رێژەی مامناوەندی چوار الپەڕە لە رۆژێکدا ئیش بکەیت.
رۆژی 19
بەردەوام بە لە پرسیاری بۆچی؟ لە کاتێکدا دەگەیتە هەفتەی دووەم لە دەستنیشانکردنی کەسایەتییەکانت، دەبینیت کۆمەڵێکی باش لە کارتی پێوانەی 7×5ت ال کۆبووەتەوە ،کە وردەکارییەکانی ژیانی تایبەتی هەر یەک لە کەسیایەتییەکان ،بە جیا رووندەکاتەوە ،هەتا دەگاتە پێوانەی ناوقەد و ئەو رەنگانەی حەزیان لێیەتی. ڤالدیمیر نابۆکۆڤ (خاوەنی رۆمانی لۆلیتا) هەموو رۆمانەکانی لەسەر پارچە مقەبای رەق دەنووسیەوە.
رۆژی 27
رۆژی 20
دەنگت دەنگی خۆتە ،شێوازت شێوازی خۆتە. هەوڵمەدە لە هیچ لە نووسەرە بەناوبانگەکان بچیت. زۆرێک لە نووسەرە تازە پیاکەوتووەکان وا دەزانن دەبێت شتێك بۆ دەنگیان لەسەر الپەڕە چاپکراوەکان زیاد بکەن .تۆ لەسەر الپەڕە چاپکراوەکە چۆنیت ،دەبێت هەمان کەس بیت لە ژیاندا .بە هەمان بڕی لێزانیت و شارەزاییت لە ژیان و خەڵکدا ،هەروەها بە هەمان بڕی نەبوونی ئەو لێزانی و شارەزاییەت ،هیچ گرنگ نییە، بەردەوام بە لە نووسین ،ئەو شتانەش کە لە نووسیندا تووشی شپرزەییت دەکەن لە خۆتیان دوورخەرەوە. خۆت بە بە سروشتی .هەروەک رۆماننووسی فەرەنسی، فرانسوا رێنیه دی شاتوبریان نووسی نووسەری رەسەن ئەوە نییە کە لە هیچ کەسێکی تر بچێت ،بەڵکو نووسەری رەسەن ئەوەیە کە کەس لەو ناچێت.
رۆژی 21
خشتەیەک بۆ رووداوی چیرۆکەکەت لە بەشی یەکەمەوە هەتا کۆتایی ئامادە بکە .کاترین ئان پۆرتەر دەڵێت “ئەگەر نەزانم کۆتایی چیرۆکەکەم چییە، بۆچی دەستمپێکردووە؟ کۆتا پەڕەگرافی چیرۆکەکەت بنووسە ،بیخەرە چەکمەجەکەتەوە .کە 100رۆژەکە تەواوبوو ،با ببینین تا چ رادەیەک سەرکەوتوو بوویت لە خەیاڵەکانت”.
رۆژی 22
هیچ شتێك مەکە -بەتەواوەتی هیچ شتێک -لە رۆمانەکەتا لە رووی نووسینی پراکتیکیەوە ،هەتاوەکو هەموو هۆنینەوەکەت بە تەواوەتی دەخەیتە سەر وەرەقە (لەگەڵ هەموو کەسایەتییەکان و رۆڵی هەر یەکەیان لە رۆمانەکدا .بە قسەیەکی کۆنی نووسەرە کۆنەکان تێنەکەویت کە دەیانگوت لە بیرۆکەیەکی بنەڕەتی و چەند کەسایەتییەکی کەمەوە دەستم پێکرد،
جۆن کوین -نووسەری کتێبەکە نەمدەزانی بەرەو کوێ دەڕۆم ،وازم لە کەسایەتییەکان هێنا لە جیاتی من چیرۆکەکە بگێڕنەوە .رەنگە ئەمە بۆ نووسەرە شارەزا و بە ئەزموونەکان باش بێت ،بەاڵم زۆربەمان پێویستی بە نەخشەرێگایەکی روون هەیە، ئەگەر ویستمان خۆمان و خوێنەرەکانمان پێکەوە ون نەبین.
رۆژی 23
کارتەکان و نەخشە سەرەتاییەکە بە دیواری ژووری نووسینەکەتا هەڵواسە ،بە جۆرێک کە بتوانیت بە ئاسانی بیانخوێنیتەوە.
رۆژی 24
ئەوەی ئیدیتۆر و خوێنەرەکان دەیانەوێت ،کتێبێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە ،هەڵسوکەوتی کەسایەتییەکان لە هۆنینەوەکە بیانجوڵێنێت و سەرەتایەکی روونی هەبێت.
رۆژی 25
ئیستا تۆ ئەمانەت تەواوکردوە: 1پەیمانێک بە بەردەوامبوون. 2نەخشەی کار. 3بیرۆکەی چیرۆکەکە. 4کۆمەڵە کەسایەتییەکان. 5هۆنینەوەیەکی ورد و درێژ لەبارەی چیرۆکەکەوە. 6وەسفێکی کورت لەبارەی ناوەڕۆکی رۆمانەکەوە.
رۆمانەکەت دەستکردی خەیاڵە ،بەاڵم ئەوە مانای ئەوە نییە راستییەکانت حەقیقی و راستگۆ نەبن .هیچ شتێك هێندەی راستییەکی نا ورد و نا لۆژیک خوێنەر بێزار ناکات .هیچ شتێکیش راستگۆیی نابەخشێتە چیرۆکەکەت وەکو حەقیقەت و وردەکارییە راستەکان. پەنا بۆ ئینتەرنێت بەرە لە کاتی گەڕاندا ،هەروەها گۆڤار و رۆژنامەکان کە لە شوێن و زەمانی رۆمانەکەتدا دەرچوون .جۆر فیدال ،کە رۆمانە مێژووییەکانی دەنووسی ،لە گەڕانیدا بۆ وردەکارییەکان پەنای بۆ چاپە کۆنەکانی گۆڤاری هاربەر دەبرد.
رۆژی 28
تەنها قسەکردن دیالۆگ نییە ،دیالۆگ مەبەست و ئامانجی خۆی هەیە .چیرۆکەکە بەرەوپێشەوە دەبات. خوێنەر بە سەرنج و بە ئاگا لە چیرۆکەکە دەهێڵێتەوە و هەستێکی دەداتێ کە لە ناو رووداوەکاندایە .لەسەر ئەم بنەمایەش رووداوە کۆنە دوورەکان لەسەر زمانی کەسایەتییەک مەگێڕەوە ،بەڵکو راستەوخۆ خوێنەر بخەرە ناو رووداوەکانی چیرۆکەکەتەوە و دەبینیت دیالۆگەکەت ئاسان و سروشتی دەبێت .با دیالۆگەکانی چیرۆکەکەت چاالک و کاریگەربن .ئاگات لێ بێت دەبێت خوێنەر بەردەوام بزانێت کێیە قسە دەکات.
رۆژی 29
سەیری ئاوێنە بکە و لەبارەی ئەو کەسەوە دەیبینی بنووسە ،هەوڵبدە ئەو کەسەی لە ئاوێنەکەدا دەیبینی وەسف بکەیت ،پیاو یان ژن بێت کە هێشتا پێی نەگەیشتوویت .لە کۆپلەی وەسفەکەدا پابەند بە بە 300زیاتر نەبێت .ئەم کەسە بکە بە کەسیایەتییەک لە رۆمانەکەتدا ،چ پاڵەوانەکە یان گێڕەرەوەکە یان یەکێک لە کەسایەتییە پلە دووەکان بێت لە چیرۆکەکەدا.
رۆژی 30
جارێک “کیرت فۆنیجت”ی رۆماننووس گیری خواردبوو ،دەیگوت بەهرە شتێکی بەرباڵو باوە ،بەاڵم ئەوەی دەگمەنە ئامادەگییە بۆ بەرگەگرتنی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ژیانی نووسەرە ،لە وێنەیەکی دەستی سەر وەرەقەی دیواری کڵێسایەکی زەبەالح دەچێت وەکو تشابێال سیستینا.
ههموو ئهو (ئهرجهنتینی)هیان خۆشدهویست گارسیا ماركیز گابرێل دوایین جارێك كه چووم بۆ شاری پراگ ،نزیكهی پازده ساڵ لهمهوبهر بوو .لهگهڵ كارلۆس فۆینتس و خۆلیۆ كۆرتاسار چووم بۆ ئهوێ .له پاریسهوه به شهمهندهفهر سهفهرمان دهكرد .لهبهر ئهوهی ههر سێكمان له فڕۆكه دهترساین .ههروا كه به شهو له نێوان دوو ئهڵمانیاكهدا تێدهپهڕین ،لێره و لهوێ گفتوگۆمان پێكهوه دهكرد .زهریاگهلێك له شێلم ،كارگهی گهوره و پاشماوهكانی شهڕه ترسناكهكان و عهشقی ناكام. كاتی نووستن كارلۆس فۆینتس به سهریدا هاتبوو له كۆرتاسار بپرسێ كێ ،چۆن و كهی ،پیانۆی خستبووه ئۆركێسترای جازهوه .پرسیارێك كه وهاڵمهكهی ناوێك و مێژوویهك بوو .بهاڵم وهاڵمهكهی تا بهیانی خایاند. له نێوان قاپه سۆسیس و پهتاتهی ساردهوه بوو و پهرداخی بیرهدا .نه من و نه كارلۆس ئهو شهوهمان له بیر نهكردووه. دوازده ساڵ دواتر خۆلیۆ كۆرتاسارم له پاركێكی مانگۆدا بینی .وتاری دهدا .بهو دهنگه زواڵڵهی خۆی، پڕچهك به یهكێك له سهختترین چیرۆكهكان ،شهوی مانتیكا ناپۆلز؛ چیرۆكی بۆكسهرێك كه رۆژگاری رهش بووبوو .ئهو چیرۆكهی له زمانی التێكی گهڕهكه پاشكهوتووهكانی بۆینس ئایرسهوه نووسیوه .ئهگهر لهبهر ئهو ههموو سهمای تانگۆیه نهبوایه ،كاری كرده نهبوو یهك وشه لهو زمانی كوچهیه تێبگهی. بهههرحاڵ چیرۆكێك بوو كه كۆرتاسار ههڵیبژاردبوو تا بچێته سهر بڵندگۆیهك و بۆ كۆمهڵێكی بخوێنێتهوه كه لهو پاركه رووناكه گردبووبوونهوه .ههموو جۆره مرۆڤێك لهوێ دهست دهكهوت .له شاعیرانهوه بیگره تا بیناسازه بێكارهكان ،له سهرانی كودهتاچییهوه بیگره تا دوژمنهكانیان .ئهزموونێكی حهپهسێنهری دیكه بوو .ئهگهرچی شوێنكهوتنی ئهو چیرۆكه ئاسان نهبوو ،تهنانهت بۆ ئهو كهسانهیش كه زمانی التهكانیان دهزانی .ههموان ههستیان بهو گورزی ئهو مشتانه دهكرد كه دادههاتنهوه سهر سهری مانتیكا ناپۆلز ،ههموان لهبهر خهونهكان و بهدبهختی ئهو ئهوكیان پڕ بووبوو له
گریان .ههموو ئهم باسه لهبهر ئهمهبوو بڵێم كۆرتاسار گهیشتبووه قۆناغێكی پهیوهندی دروستكردن كه له ناخی دڵهوه دهڕژایه دهرێ .ئیدی بۆ ئهو كۆمهڵه مانا و تێگهیشتن له وشهكان گرنگ نهبوو .ئهو خهڵكهی لهسهر چیمهنهكان دانیشتبوون ،چما چووبوونه دۆخی نێوان خهو و بێدارییهوه و كهمێك لهسهر زهوییهكه بهرزبووبوونهوه؛ به جادووی دهنگێك كه وهك بڵێی سهر بهم جیهانه نهبوو. ئهم دوو یادهوهرییهی كۆرتاسار كه بهو جۆره منی خستبووه ژێر كاریگهییهوه ،به باشی دهتوانێ باسی ئهو بكات .دوو هێڵی ناودژ له كهسێتیی ئهو .له كۆڕێكی تایبهتی وهك ئهو شهمهندهفهره ،وهك رۆشنبیرانی دێرین وابوو و له بهردهم خهڵكیشدا ،بێ ئهوهی خۆی نمایش بكات ،ههموانی شهیدای خۆی كردبوو .دۆخێكی
بانسروشتیی ههبوو .له ههر دوو حاڵهتهكهدا خراپ دهیخستییه ژێر كاریگهرییهوه .من كه له ژیانی خۆمدا وهك ئهوم نهبینیوه. له كۆتاییهكانی پاییزی ساڵی 1956له پاریس، جاروبار دههاته كافێیهك كه ناوێكی ئینگلیزیی ههبوو .له كونجێكدا له پشت مێزێكهوه دادهنیشت و له دهفتهرچهیهكی خوێندنگهدا شتی دهنووسی به قهڵهم جافێك كه مهرهكهبی دهدهاڵند و پهنجهكانی پیس دهكرد .ژان پۆڵ سارتهریش له مهودای سێسهد مهتری ئهوێوه شتی دهنووسی .یهكهمین كتێبی ئهو كه خوێندبوومهوه ،كۆمهڵه چیرۆكێك بوو به ناوی ئاژهاڵنی نهبینراو .له ههمان پهڕهی یهكهمهوه ههستم كرد نووسهرێكه كه خۆم له گهورهییدا حهزم دهكرد بهو جۆرهبم .كهسێك ههواڵی دابووه من ئهو له كافێیهكی
پۆلڤاری سان میشیل دهنووسێ .چهندین ههفته لهوێ چاوهڕوانم كرد تا دواجار ههر وهك تارماییهك لێم پهیدا بوو .كهڵهگهتترین پیاوێك بوو كه دهكرا وێنای بكهی .به سیمای كوڕێكی منداڵكاری شهیتان ،كه له پاڵتۆیهكی رهشی درێژهوه هاتبووه دهرێ؛ وهك پاڵتۆی پرسهداری پیاوێك كه ژنهكهی مردبێ .چاوهكانیشی وهك چاوانی گوێرهكهیهك زۆر دوور بوون له یهكهوه. چاوانێكی الر و بلوورین كه ئهگهر دڵ فهرمانڕهوایی نهدهكرد به سهریاندا ،دهكرا لهگهڵ چاوانی ئیبلیسدا لێت تێكبچێ. سااڵنێك دواتر كاتێك ئیدی پێكهوه بووبووینه هاوڕێ ،جارێكی تر ئهوم وهك یهكهمین جار بینییهوه. لهبهر ئهوهی له یهكێك له باشترین چیرۆكهكانیدا، جارێكی تر خۆی خوڵقاندبۆوه .ئاسمانێكی دیكه،
چیرۆكی كهسێك له خهڵكی ئهمریكای التین كه رێك له رووی كونجكۆڵییهوه دهچوو بۆ سهیری كهسێك كه به گیوتین ئیعدامی دەكهن .ئهو كهسێتییهیش پاڵتۆیهكی درێژ و رهشی لهبهردایه ،رێك وهك خودی ئهو له یهكهمین دیداردا .لهو دیدارهدا من پڕكێشیم نهكردبوو لێی نزیك ببمهوه .ئهوم بینی كه زیاتر له یهك كاتژمێر شتی نووسی .ساتێكیش بۆ ناوبڕ و وچان نهدهوهستا. پهرداخێك ئاوی كانزاییشی له بهردهمدا بوو كه تا نیوهی خواردبۆوه .تا ئهوهی دنیا تاریك بوو ،قهڵهم جافهكهی خستهوه گیرفانی و دهفتهرچهكهی خسته بنههنگڵی و لهوێ چووه دهرێ .وهك فێرخوازێكی زانكۆ كه له ههموو دنیا كهڵهگهت تر و لهڕ تر بوو. جارانی بێژمار كه له سااڵنی دواتردا یهكتریمان دهبینی، تاقه شتێك كه له بیچمی ڕا گۆڕابوو ریشێكی رهش و چڕ بوو .تا چهند ههفتهیهك پێشتر وهك بڵێی ئهو ئهفسانهیه راست بوو كه ئهو نهمربوو .بهردهوام بااڵی ههڵدهدا و ههروایش له تهمهنێكدا مابۆوه كه پێی له دایكبووبوو .ههرگیز لێم نهپرسی ئایا بهڕاستی نهمره. ههروهك چۆن پێم نهوتبوو لهو پاییزه غهمگینهی ساڵی 1956ئهوم بینیوه و پڕێكیشیم نهكردبوو وشهیهك بڵێم .له ههر شوێنێك دهزانم خهریكه لهبهر ئهو شهرمنییه سهركۆنهم دهكات .بتهكانی ئێمه ،شایهنی رێز و ستایش و هۆگریین و ههروا بێتهوه ئیرهییش. كۆرتاسار ههموو ئهم ههستانهی دههاروژانێ .رهنگه بێ ئهوهی بیهوێ ،ئهرجهنتینییهك بوو كه ههموو خۆشیان دهویست .ئهگهر راست بێ كه پیاوهكان دهمرن ،به دڵنیاییهوه كۆرتاسار جارێكی تر خهریكه لهبهر خهمێك كه دنیا بووبووه هۆی ،دهمرێ .هیچ كهسێك وهك ئهو ،چ له ژیان و چ له كتێبهكانیدا ،ئهوهنده رقی له پیرۆزكردنهكانی دوای مردنی نهدهبۆوه .ههروا بێتهوه له كۆڕ و دانیشتنی پرسهیش .ههمیشه پێم وابووه مردن بۆ ئهو پرسێك بوو كه نهدهكرا شایهنی رێز بێ .له كتێبی چواردهوری دنیا له ههشتاوههشت رۆژ دا له بهرامبهر یهكێك له هاوڕێكانی خۆی كه خۆی كردۆته مردوو ،له پێكهنیندا ناوسكیان دهبڕێ .بهم هۆكاره حهز دهكهم ئهو بهو جۆره به بیربهێنمهوه كه خۆی دهیویست :به شهوقی مهزنی ژیان ،به شانازییهك كه به ناسینی ئهو پێمبڕابوو ،به سوپاسگوزاری لهمهی كارگهلێكی له دوای خۆی جێهێشتووه ،كه گهرچی نیوهناچڵ مانهوه ،بهاڵم رێك وهك یادهوهرییهكانی ئهو جوان و نهمرن.
وەرگێڕانی :جهبار سابیر
2
ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
شەڕێکـــی بەردەوام فاروق هۆمەر
(کامەران سوبحان دەینووسێت)
پەراوێزەکانی نووسین ئەوەی لەم گفتوگۆیە درێژەماندا ،لەناو وێستگە جیاوازەکانی دەق و ژیان و جوانییەکانی وشە و هۆنینەوە و نووسیندا باسمانکرد ،چیرۆکێکی تەواونەکراوەو دەبێ بەردەوام بین لە گێڕانەوەی ،وەک چیرۆکەکانی تری ژیان .وەک چیرۆکی نەمریی و چیرۆکی زانین و سەرکێشییەکانمان، وەک چیرۆکی گەڕان بە دوای جوانی و خەون و دۆزینەوەی نهێنییەکانی گەردوون و دروستکراوەکاندا .زۆرجار کاتێ لەبەردەم دەقێکدا تووشی شڵەژان و دڵەڕاوکێ دەبیت و نازانی چۆن ئەو دەقە تەواوکەیت ،سەیر لەوەدایە ،هەندێجار بە رێکەوتێکی سەیر و چاوەڕواننەکراو ،ئەو دەقە دێڕ و پەراوێزەکانی زۆرترین خوێنەر و دڵبەندی دەبێ و لە الی خوێنەرانیش، پرسیاری زۆر جێ دێڵێ! من بۆ خۆم وەک شاعیرێ ،زۆر دەقی شیعریم هەیە ،هەر لە تاریکیدا ماوەتەوە و رەنگە زۆریشیان وەک دەستنووسی شاعیرانی تری کورد، هەڵوەرێن و ونبن! ئایا شاعیران و نووسەرانی کورد ،هەر ئەو دەقانەیان هەبووە کە باڵوکراونەتەوە؟(بابەتێکی فرە بۆچوونە و لە دەرفەتی تردا قسە و بۆچوونی لەبارەوە دەگۆڕینەوە .لەگەڵ گۆران وا رێککەوتین لە دەرفەتێکی تردا قسە لەسەر نووسەر و دەستنووسی چاپکراوی نووسەرانی کورد بکەین). کەمێ بێدەنگیی ...دەستپێکردنەوە بە گفتوگۆ لەسەر ریتمی خەیاڵ و تێگەیشتن لە پەراوێز و نهێنییەکانی شیعرنووسین. (گۆران لە ناو دەستنووسی الپەڕە زەردباوەکانی بەردەستیدا ،هەندێ الپەڕەی ئەم دیو و ئەو دیو کرد ،کەوتە گێڕانەوەی رازەکانی نووسین و چیرۆکە نادیارەکانی شیعر و لەدایکبوونیان ).لە سەرەتای سەرەتاوە ،لە پێش ئەو رۆژانەش کە “ تۆفیقی کوڕی مەحمود ئاغا کوڕی هەمزاغای مەسرەف” م ناسی ئەوەی نازناوی(پیرەمێرد)ی هەبوو ناسی ،ئەو نووسیارە دەوڵەمەندەی شارایەک دەق و کتێب و روبارێ وشەی بۆ گەلەکەی جێهێشت و تا چاوداخستن و مردنیشی ،هەر گەنج و پڕ وزە بوو ،یەکەم مامۆستا و رێبەرم بوو ،لەناو دێڕ و پەراوێزەکانی نووسیندا ،ئەو یەکەم هاندەرم بووم بۆ نووسینی شیعر و ریزبەندیکردنی وشە“ .تۆفیقی مەسرەف_پیرەمێرد” و من، مامۆستا و قوتابی تێڕوانینمان بۆ شیعر جیاواز بوو .من لەو رۆژانەی ناسینی سەرەتایی ئەوەوە ،تا رۆژانی کارکردن لە ژین ،بەردەوام و هەمیشە شیعرم بۆ ئازارەکانی خۆم نووسی .پێش ئەوەی شیعر بۆ هەر کەس بنووسم ،هەر بۆیە هەندێ لە شیعرەکانم جێگەی رەخنە و تانەی خەڵکانی جیاوازە .پەیوەندی شیعر و من ،بە جۆرێک بوو بەردەوام هەستم دەکرد ،ئازار و خەمێکی قووڵ لە ناخمدایە ،بە هیچ شتێ گوزارشتی لێ ناکرێ بە شیعر نەبێ ،پاش چەندین ساڵ لە نووسین ،ئەوسا گەیشتم بەم بیرکردنەوەیە ،نەک خەون و زیندە خەونێکی ساتەوەختیی بووبێت. رۆژانێ هیچ شتێ فریادڕەس نەبوو ،شیعر نەبێ .رۆژانێ ئازار جەستەی هێواش هێواش ئەتواندمەوە .خەمی نەخۆشی و مردن ،لەناو کەشتیی برین و خوێن و ئازاردا ،لە دوورایی نیشتمانەوە ،هیچ شتێ فریام نەکەوت ،خەیاڵ نەبێ ،هیچ شتێ فریام نەکەوت ،شیعر نەبێ .هیچ شتێ بەوەفا نەبوو بۆم، وشە نەبێ .لەناو دڵی غەریبیدا ،لە نیشتمانی سووری کرەملیین”ڤایسیلیا”ی پزیشک ،وەک نەورەس و پەیامبەرێکی میهرەبان ،بە دیار ئازاری جەستە و خەیاڵ و “وشە” کانمەوە ،قەهر و ئازاری دەکێشا .منیش وەک مەلێکی بریندار و کەنەفت ،لەو میهرەبانییەی ئەوم دەڕوانی ،هیچم نەبوو وەاڵم بێ بۆ وەفای ئەو ،بێدەنگی نەبێ! دوای قەهرێ لەو بێدەنگیی و خۆ خواردنەوە ،چاوەکانم چوویە ئەو نێو ئەو چەند پەڕەیەی لە دامێنی ئەو مێزە بچکۆلەیەی قەرەوێڵەی ژووری خەستەخانەکەم هەبوو ،بە هیالکییەکی زۆرەوە قەڵەمەکەم هەڵگرت، هیچ رووناکییەک نەبوو ،نە لە ناخ و خەیاڵی من ،نە لە ژووری پێش مردن و نەخۆشخانەدا ،دوای تەپاوتل و ئازارێکی زۆر ،چەند وشە و دێڕ و پەراوێزێکی شیعریم نووسی .رەنگە ئەوە دواهەمین دیاریی ژیانی شیعریم بێ بۆ خوێنەرەکانم: راکشابووم لەسەر پشتم، دوکتۆرەکەم ماری شێرپەنجەی ئەکوشتم... ناڵێم :وەک دایکێکی دڵسۆز فرمێسکی بۆ هەڵئەڕشتم، بەاڵم تەواو وەک کچی خۆم، دەستی ئەخستە ناو مشتم، بە چاوی پڕ لە هەستی جوان ئەیکرد تەماشای سروشتم، ئەیپرسی لێم« :بۆچ وا ماتی؟ بۆ چ هەمیشە خەمبار دیاری؟» ئازاری وشە و ئازاری چیرۆکی غەمگینی ناخم ،ئازاری وەفاداریی ،ناچاری تەواوکردنی شیعرەکەیان کردم ...پاش یەک دوو کۆپلەی تری نووسین، بەردەوام بووم لە شیعری (وەاڵمی پرس) کۆتاییەکەم ،بەم چەند کۆپلە و دێڕە شیعرییانە هێنا: دوو سێ کچ بوون وەک دوکتۆر خۆی، خەمخۆرییان لێ ئەباری، نەک هەر بۆ تیماری دەردم، بۆ چارەش ،بۆ باغچەی زەردم! *** بەڵێ ،دوکتۆر! خوشکان! ماتم، هەر من نیم ماتی واڵتم، لەناو هەزارانا ،تاک تاک لێومان هەیە پێ بکەنێ الی ئێمە بۆ دنیای شادی وا تازە خەڵک هەنگاو ئەنێ!
باوکم دەمکاتە باوەش و لە شوێنێکی ژوورەکە پاڵم دەخات ،بۆ خۆشی لە پاڵمەوە رادەکشێت و دەستێکی دەخاتە ژێر سەرم .من ئەوەتام لێرە لە ژوورەوە؛ لەبەر پەنجەرەکە سەرم لەسەر باسکی باوکمە ،سەرینێک گەرموگوڕ ،لەسەر پێستم هەست بە جمینی خوێنی دەکەم بەناو دەمارەکانیا دێت و دەچێت .ئەو فانیلەیێکی سپی لەبەردایە و هەموو سەر سنگی پڕە لە تووک .من نازانم چیبکەم و بۆ ئەوەی شڵەژانی خۆم بشارمەوە ،دەست دەکەم بە یاریکردن بە تاڵە مووەکانی سەر سنگی ،ئەویش بە چاوە رەشە بچکۆلەکانی بە میهرەبانییەوە لێم دەڕوانێ و یاریی بە قژم دەکات .دایکم دەڵێ؛ لە باوکت مەترسە و بەرانبەری نەرمیی بنوێنە، راستە باوکت زۆر توڕەیە و هەمیشە ناوچەوانی گرژە ،بەاڵم هەتا بڵێی پیاوێکی میهرەبان و دڵنەرمە .ئەگەرچی من ئەو میهرەبانییەی باوکم نابینم و هەستی پێناکەم ،هەر ناشزانم لە کوێدا خۆی شاردۆتەوە و لە کوێشەوە هەڵدەقوڵێ، بەاڵم ناتوانم لەگەڵی بگونجێم و زۆرجار لێی دەسڵەمێمەوە و لە دەستی هەڵدێم .راستە ئەو هەمیشە باوەشم دەکات و نوقڵیشم دەداتێ و جارجارێکیش کە لە الدێ دەگەڕێتەوە پارچە پارەیێک دەخاتە لەپی دەستمەوە و من بە خێرایی دەچم لە دووکانی حەمە عەلی خەرجی دەکەم ،بسکیت و ساردی تراوبی پێ دەخۆمەوە. کاک حەمە عەلی ،لەناو دووکانەکەیدا لەسەر کورسییەک دانیشتووە و هەر چواردەوری پڕە لە نوقڵ و بسکیت و کورسینەعنا ،جۆرەها نوقڵ و بسکیتی زەرد و سپی و ئەرخەوانی .ئەگەر من لە جێی ئەو بوومایە سێ و دووم لێ نەدەکرد و هەرچی لە دووکانەکە دا بوایە هەموویم دەخوارد. پێم سەیرە ئەو بۆخۆی بسکیت و نوقڵ ناخوات و هەر بیر لەوە دەکاتەوە بیانفروشێ .باشە ئەو هەموو پارەیەی بۆچییە ،کە پارەکانیشی زۆر زۆر دەبن و کۆدەبنەوە ،جارێکی دی دەچێ بسکیت و نوقڵیان پێ دەکڕێتەوە .من دەڵێم کاک حەمە عەلی ،ساردییەکی تراوبیم بدەرێ لەگەڵ بسکیتێکی چەور ،ئەویش بەر لەوەی ساردییە تراوبییەکەم بداتێ سەیری ناو لەپی دەستم دەکات تا بزانێ پارەم لەگەڵ خۆم هێناوە .ئیدی من بە نیگای ئەو دەزانم و هەر خێرا پارەکەم دەخەمە ناو دەستییەوە .لە دڵی خۆما دەڵێم، هەی بۆ پارە مردوو دەی ئەوەتا بیگرەو هیچ رامەوەستە و خێرا ساردییەکی تراوبی خۆشم بدەرێ لەگەڵ بسکیتی عەالدینی چەور. نایشارمەوە کاتێک لەبەردەم دووکانەی حەمە عەلی رادەوەستم و پاڵ دەدەم بە دیوارەکەی بەر دەرگەکەیەوە و لە شەقامەکە دەڕوانم و ساردیی تراوبی دەنێم بەسەرمەوە ،هەتا بڵێی دڵم خۆشەو بیر لە چاکی و پاکی باوکم دەکەمەوە. بە خۆم دەڵێم راستە باوکم پیاوێکی باشە و گومانیشم نییە میهرەبان بێ .کێ هەیە بڵێ ئەو پیاوە باش نییە کە کارێک دەکات دڵی کوڕەکەی خۆش بکات و پارەی دەداتێ ساردیی تراوبی پێ بخواتەوە .هەر کاتێکیش کە تووڕە دەبێ بە جۆرێک زللەم تێدەسرەوێنێ هەر وەکو ئەوەی من دوژمنێکی گەورەی ئەو بم .ئیدی من دەڵێم ئەو پیاوێکی میهرەبان نییە ،نەخێر هەر بە هیچ جۆرێک میهرەبان نییە ،جا با پارەش بدات بە کوڕەکەی و ئەویش لەبەردەم دوکانی حەمە عەلی ساردیی تراوبیشی پێ بخواتەوە .ئەوان نازانن من ئەو ساردییەم لێ دەبێ بە قوزەڵقورت و هەر وا بە ئاسانی بە قوڕگما رۆ ناچێتە خوارەوە. من بە دڵێکی شکاوەوە ساردییەکە دەخۆمەوە و لەگەڵ هەر قومێکیا هەنسک و قووڵپی گریانیش ناهێڵێ بە باشی چاوم هەڵبهێنم و لەو خەڵکانە بڕوانم کە بە شەقامەکەدا دێن و دەڕۆن .تەنیا حەمە عەلی دەزانێ کە باوکم زللەی لێداوم ،ئەو هەموو شتێک دەربارەی کوڕ و باوکەکانی گەڕەک پێدەزانێ .بەدەم پێکەنینێکەوە پێم دەڵێ’’ئەوە چییە ،هەمدیسان هاروهاجیت کردووە؟’’ ‘’چۆن دەزانێ هاروهاجیم کردووە؟’’ ‘’ئەوە نییە روومەتت سووربۆتەوە ،دیارە باوکت لێی داوی’’ من هیچ ناڵێم و کەمێک سەرم دادەخەم و بەخۆمدا دەشکێمەوە .حەمە عەلی زۆر بێ چاو و رووە و هەر ئەوەندەی شوێنێکم سووربێتەوە دەبێ یەکسەر پێمی بڵێ و بیرمی بخاتەوە. ‘’نەخێر بۆ خۆم بەخێرایی رامکرد و کەوتم، روومەتم بەسەر ئەرزەکەدا خشا بۆیە ئاوا سووربۆتەوە’’ حەمە عەلی پێدەکەنێ و ئەوەندەی دی راشکاوانە پێم دەڵێ’’ ئەوە لە شوێنی کەوتن ناچێت ،شوێن پەنجە بەسەر روومەتەکانتەوە بەجێماون’’ چاوت لێیە باوکە چیت پێکردووم و چۆن نەخشی پەنجەکانت لەسەر روومەتم نەخشاندووە ،ئیستا من چی وەاڵمی حەمە عەلی بدەمەوە و هەرچی درۆشی بۆ بکەم بە فلسێک لێمی وەرناگرێ .باوکە تۆ منت کردووە بە پەنگی دونیا و هەرچی خەڵکییە گاڵتەم پێدەکەن و پێیان وایە من هیچ ناکەم هەر شلۆقی نەبێ. لە خۆم دەپرسم جا بەچی دەچێ پارەم
بداتێ و دڵیشم خۆش بکات ،ئەی ئەو زلالنە چین لەسەر روومەتم جێیان دەهێڵێ کە هەندێکیان بۆ چەند رۆژێکیش ئێش و ئازاریانم بیرناچێتەوە و سورایی روومەتیشم لەوالوە رابووەستێ کە هەموو کەس دەیبینێ و بە القرتێوە پێم دەڵێن ئەوە چییە کەوتوویت وا روومەتت سوورهەڵگەڕاوە. ئاخر خۆ من رووم نایەت پێیان بڵێم ،نەخێر نەکەوتووم ئەوە باوکم لێی داوم .من نامەوێ ئەوان وا بزانن باوکم شێتە و توڕەیی خۆی لەناو منا خاڵی دەکاتەوە .خۆ دایکیشم زۆرجار بە دەستییەوە زەلیلە و دەگری .من لەنێوان شەڕێکی بەردەوامی ئەواندا دەژیم .هەر ئەوەندە دەزانم ئەوان لەسەر شتێکی بچکۆلە بەیەکا هەڵشاخاون .باوکم دەڵێ ،ئەو قاپە شووشەیە لە پێش دەمما ال بدە با نەشكێ .دایکیشم دەڵێ، من دەستم گیراوە ناکرێ بۆ خۆت بیخەیتە شوێنێکەوە لە شکان دوور بێ .ئیدی لەسەر قاپێکی شووشەی سپی کە لە قەراخەکانییەوە گوڵی رەنگاوڕەنگی لەسەر نەخشێنراوە ،هەاڵ لە ماڵمان هەڵدەگیرسێ و بەدوای ئەوەشدا شەڕ دروست دەبێ .ئەوان دەیکەین بە هەرا و دەنگ بەسەر یەکدیدا بەرز دەکەنەوە و منیش لە شوێنێکی ژوورەکە خۆم بچکۆلە دەکەمەوە و دەپاڕێمەوە شەڕەکەیان تەشەنە نەکات و لە شوێنێکا رابووەستێت .نەخێر شەڕ راناوەستێ و هەزار و یەک بیانووی پڕوپووچ بۆ تاوانبارکردنی یەکدی دەدۆزنەوە .دایکم توڕە دەبێ و جلەکانی دەپێچێتەوە بڕوا ،باوکم دەڵێ’’ ئەگەر دەڕۆی، هەتیوەکەشت لەگەڵ خۆت بەرە و بۆ منی بەجێ نەهێڵێ .من نامەوێ چڕوچاوی ببینم ،ئەویش چۆتەوە سەر ماڵی ئێوە’’ دایکم ئاگای لە خۆی نییە چی دەڵێ و خراپ هەڵچووە ،ئەو دەیەوێ هەر خۆی بڕوا و من لێرە بۆ باوکم بەجێ بهێڵێ .بە جۆرێک دەدوێ من بەزەییم پێیدا دێتەوە .دایکم دەڵێ’’ هەتیوی من نییە ،ئی خۆتە ،هیچی نەچۆتەوە سەر من و لە خوێنی پیسی تۆیە’’ لەو نێوەدا من تەنیا دەمێنمەوە ،نە دایکم بە هی خۆیم دەزانێ و نە باوکیشم .من خوێنێکی پیسم و کەس بە هی خۆیم نازانێ .دیارە من منداڵی ئەوان نیم و هیچیان خۆیانم لێ ناکەن بە خاوەن .دەڕۆم لە گۆشەیێکی ژوورەکە تەنیا بۆ خۆم هەڵدەتروشكێم و ئیدی هیچ ناڵێم و تەماشای شەڕیان دەکەم لەپێش چاوما ،هەتا بێ گەورەتر دەبێ و دەنگیان لە پەنجەرە و دەرگاوە دەڕواتە دەرێ. من دەزانم باوکم دڵی لە دایکم پیسە ،شتێک لەناویا شکاوە کە گوناهی خۆی نییە و هەر لە خۆوە وەکو قارچک لە هەناویا هەڵتۆقیوە .ئەو هەر لە منداڵییەوە وەکو من شتێک لە ناخیا شکاوە .من و باوکم ،هەردووکمان زۆر بە یەکدی دەچین و شتێک لەناوەوە لە ناخماندا لە شوێنی خۆی نەماوە .دایکم دەڵێ باوکت بەدەست باپیرەتەوە چەرمەسەریی زۆر دیووە .ئیدی من نێوانی باوکم و باپیرەم هەر وەکو نێوانی من و باوکم بە تەواوی دەبینم .دایکم دەڵێ باپیرەت حەزی نەکردووە باوکت بخوێنێ و بە دزییەوە قوتابخانەی خوێندووە .شەوان باپیرەت دەرگای لەسەر داخستووە و نەیهێشتووە بێتەوە ماڵێ و باوکت بە دزییەوە بەسەر دیوارەکاندا هاتۆتەوە ژوورێ .باوکم گوناهە ،من زۆرجار دڵم بۆی دەسوتێ و ئەو وێنەیە دەهێنمەوە پێشچاوی خۆم چۆن بە هەناسەبڕكێ و بە ترسەوە خۆی
بەسەر دیوارەکاندا هەڵزنیوە و دڵی لە مستیا بووە کە باپیرەم پێنەزانێ و جارێکی دی بیکاتە دەرەوە و دەرگای لەسەر دابخات .بەاڵم لەگەڵ ئەوەشا پێم سەیرە بۆچی باوکم لە جێی ئەوەی کۆتاییەک بۆ بەدبەختی دابنێ و گۆڕانکارییەک لە خۆیدا دروست بکات ،کەچی بەرانبەر بە من دڵی ئاوا رەقە و جارێکی دی هەموو ئەو رەفتارانە دووبارە دەکاتەوەو دەیەوێ رۆڵی باپیرەم بەسەر منا بنوێنێ. من شەو و رۆژ لەگەڵ دایکمم و بەدەر لە خاڵەکانم و مامەکانم و نێرینەی کەسوکار نەمدیووە لەگەڵ پیاوێکی دی بدوێ ،ئەو داماوە هەمیشە لە ماڵەوەیە. ئێ دایکم چی بکات کە ئەو ژنێکە دوو چاوی شین لەنێو رووخسارە سوور و سپییەکەی روواوە .باوکم ترسی هەیە ئەو دوو چاوە شینەی بێ لە خۆی لە پیاوێکی دی بڕوانێ و ئەو لێوە سورانەشی کە بێ سوراو هەر بۆ خۆیان سوور دەچنەوە و دەکەونە خوار لووتییەوە ،بە دزی ئەوەوە بە یەکێکی دی ببەخشێ .باوکم زۆر خراپ بیر دەکاتەوە و زۆریش گومانی هەیە لەوەی دڵی دایکم بۆ پیاوێکی دی لێبدات .من دەزانم دایکم ژنێکی خراپ نییە و وەکو باوکم پێی وایە چاو لەدەر بێ ،چاو لەدەر نییە .خۆ باوکیشم پیاوێکی ناشرین نییە ،هەر وەکو پێمگوتن ئەو شتێک لە ناویا خراپ شکاوە و خراپیش بەخۆیدا شکاوەتەوە .هەر ئەوەندەی تۆ چاوت رەش بێ و کەمێکیش سەرت رووتابێتەوە ئیدی خۆ ئەوە خەوشێک نییە بۆ ئەوەی ناشرینیی تۆ بنوێنێ و شەرم لە خۆت بکەی. من هێشتا هەر لەسەر باسکی باوکم سەرم داناوە و هەردووکمان بۆ ماوەیێکی کورت یاری بە جەستەی یەکتری دەکەین .ئەو بە هێواشی قژم بۆ دادەهێنێ و منیش ئاگام لە خۆم نییە و کەمێک بە توندی مووە درێژەکانی سەر سنگی رادەکێشم و جارجارێکیش هەست دەکەم لە راکێشانی چەپکە موویێک ئێشێکی پێدەگات و هیچ ناڵێ و بەسەر خۆی ناهێنێ .من نازانم باوکم بۆچی دەمکاتە باوەش و لەپاڵ خۆیەوە پاڵم دەخات .بە نیگایێکی پڕ لە سەرسامییەوە لێی دەڕوانم .ئەوجا باوکم دەست دەکات بە حیکایەت گێڕانەوە و حیکایەتێکم دەربارەی
من دەزانم باوکم
دڵی لە دایکم پیسە،
شتێک لەناویا شکاوە کە گوناهی خۆی
نییە و هەر لە خۆوە وەکو قارچک لە
هەناویا هەڵتۆقیوە
مشک و زێڕ بۆ دەگێڕێتەوە .من گوێ لەو ناگرم و هیچ خەیاڵم لەالی مشک و زێر نییە. هێشتا لە گۆشەیێکی ژورەکەدا بەوپەڕی تۆقینەوە خۆم بچکۆلە کردۆتەوە و بە دوو چاوی پڕ لە فرمێسکەوە لە توڕەیی باوکم دەڕوانم کە خەریکە وەکو دێوێک بە هێواشی لە شوێنی خۆی گەورە دەبێ و بەدەم هاوارەوە سەری لە ساپیتەی ژوورەکەوە دەڕواتە دەرەوە. ئەوەتا لەبەردەمما دەیبینم و بە ترسەوە لێی دەڕوانم ،دەستێکی لە دیواری الی پەنجەرەکەوە و دەستەکەی تریشی لە دیواری الی کۆاڵنەوە خەریکن ماڵەکە کون دەکەن و دەڕۆنە دەرەوە. باوکم دەیەوێت بە دوو چنگی ئاگرین ماڵەکە لەگەڵ خۆی هەڵبگرێ و من و دایکم و هەموو دونیاش بە خۆیەوە ژێرەوژوور بکات .من نازانم چی روویداوە و ئەو هەموو توڕەیی و هەڵچوونە لە کوێوە پەیدا بوو .هەموو شتێک لە ماڵەکەدا ئاسایی بوو ،دایکم ئەو ئیوارەیە لەگەڵ یەکێک لە خوشکەکانی لە بازار گەڕانەوە. دایکم شتێکی بە گوێی باوکمدا سرپاند و باوکم لەپڕ گرماندی .من بە هەردوو چاوی خۆم دیم ئەو لەپڕ گرماندی .چاوە بچکۆلە رەشەکانی ئاگریان لێ بەرزبۆوە و هێرشی بۆ دایکم برد و دامێنی کراسەکەی هەڵبڕی و بەرزی کردەوە. دایکم کراسەکەی بەبەرەوە نەما و سمتەکانی دەرکەوتن ،مایویێکی سووری لەبەردابوو .باوکم هاواری کرد ‘’ تۆ بووی بە قەحبە ،ئەو دەرپێ کورتانە قەحبەکان لەبەری دەکەن’’ من خەریکە تێدەگەم چی روویداوە .دایکم چۆتە بازار و بۆ یەکەم جار دەرپێی کورتی کڕیوە .لەو دەرپێ کورتانەی کە پێی دەڵێن مایۆ و زۆر نییە باوی هاتووە .لەو دەرپێ کورتانەی کە چیدی خۆی لە قوماش دروستی ناکات و کارخانەکان بۆ ژنانی دروست دەکەن. دایکم کاتێک لە بازاڕ چاوی بەو دەرپێ کورتانە کەوتووە ،بیری لەوە کردۆتەوە یەک دوانێکیان لێ بکڕێ و سەرنجی باوکمی زیاتر بۆ خۆی پێ رابکێشێ .هەر ئەوەندەی هاتیشەوە ماڵێ، بەوپەڕی خۆشی و ئارەزوەوە یەکەم کەس بە گوێچگەی ئەودا سرپاندوێتی .دیارە دایکم ئارەزووی کردووە باوکم بۆ دونیایێکی عاشقانە بگوازێتەوە .باوکم کاتێک بیر لە دایکم دەکاتەوە بە دەرپێیەکی کورتی سورەوە ،وەک پیاوێکی دی بیری لێ دەکاتەوە .بە چاوی پیاوێکی دییەوە لەو شوێنەی روانیوە ،لە شوێنێک کە هیچ پیاوێکی دی بێ لە خۆی بۆی نییە لێی بڕوانێ. دایکم چاوەڕوانی ئەوە لە باوکم ناکات ئاوا شێتگیر بێ .ئەو پێیوابوو شتێکی هێناوەتەوە ماڵێ زۆر بە سادەیی دەتوانێ خۆشیی پێ بخاتە ناو دڵی باوکمەوە .چەند گوناهە دایکم کە بۆی ناکرێ دڵی ئەو پیاوە بۆ خۆی رابکێشێ کە تاقانە پیاوی ناو ژیان و بیرکردنەوەکانێتی. لە ماڵێکی دوور لە دڵنیایی ،لە دونیایێک کە خۆشەویستیی تیا چەکەرە ناکات و هەموو شتێک لەوێدا بیانوون بۆ روانی ئاشووب ،ئیدی لە هەڵگرتنی قاپێکی شووشەی سپییەوە بۆ کڕینی دەرپێیەکی سوور ،شەرێک هەڵدەگیرسێ و کوژانەوەی زەحمەتە .دایکم بە دڵێکی شکاوە روو دەکاتە حەوشە و مەتارەیێک نەوت دەکات بەخۆیدا .ئەو دەیەوێ خۆی بسووتێنی و کۆتاییەک بۆ ئەو ژیانە پڕ لە بەدبەختییەی تێی کەوتووە هەڵبژێرێت .من لە شوێنی خۆم بەرز دەبمەوە و لە دووی دەڕۆم .ئەو شخارتەیێک هەڵدەگرێ و تاڵێکی دادەگیرسێنێ .من لەالیەوە راوەستاوم و فووی لێ دەکەم .ئەو تاڵێ شخارتەی دی دادەگیرسێنێ و منیش جارێکی دی فووی لێ دەکەم .من سەرێک هەڵدەبڕم و دەڕوانمە چاوە شینەکانی ،پڕن لە بێهومێدی. پرچی ئاڵۆسکاوی ئەو بەسەر شانەکانیا زەرد زەرد هاتوونەتە خوارێ و بۆ یەکەمجار هەست بە خۆشەویستی ئەو دەکەم .ئەو تاڵ لە دوای تاڵ شخارتەکان دادەگیرسێنێ و منیش فوو لە دوای فوو وەکو درێژەی یارییەک کە لەخۆوە دروست دەبێ ،شەپۆلی ئاگرێک دەکوژێنمەوە کە لە چاوتروکانێکا بۆی دەکرێ بەدبەختییەکی درێژ لە دونیادا بەجێ بهێڵێ .باوکیشم لە ژوورەوە لە پەنجەرەکەوە دەڕوانێتە دایکم و بە چاوەکانیا دەزانم دڵخۆشە کە ئەو بەدبەختییە سڵ لە فوویێکی من دەکاتەوە و ناوێرێ سەر دەربێنێ .ئەو چەند ئاسوودەیە فوویێکی من بۆی دەکرێ ئارامی بێنێتەوە بۆ ناو ژیان .من فوو لە تاڵە شخارتەکان دەکەم و لە هەمان کاتیشا لە رووخساری باوکیشم دەڕوانم و پەی بەو بیرکردنەوانەی دەبەم کە چەندێک سادە و ساکارە و شەرم دەکات لەوەی بێت و پەلی دایکم بگرێ و لەگەڵ خۆی بەرێتەوە ژوورێ. پڕ بە دڵ ئارەزوو دەکات بێت و بە دەرپێ سوورە کورتەکەیەوە باوەشی بکات و بیباتە ژوورێ .من پەی بەوە دەبەم توڕەبوون چۆن لە ناخەوە باوکمی وێران کردووە و رێی لێ گرتووە عاشقانە بڕوانێتە دونیا .خەریکە هاوار دەکەم و لە پێستی خۆم دێمە دەرێ .دەمەوێ هاوار بکەم و وەکو ورچێکی بریندار دونیا پڕ بکەم لە ئێش و ژان ،لە ئێش و ژانی ژنێک کە لەبەردەمما بۆنی نەوتی لێ دێت .لە ئێش و ژانی منداڵێک کە خەریکە هەرچی جوانی و ناسکیی منداڵییە لە دەرونیدا دەچۆڕێتەوە .روودەکەمە ئاسمان و وەکو ورچێکی پیر هەتا دەتوانم دەناڵێنم و دونیا پڕ دەکەم لە ناڵین.
شێرزاد حەسەن ،لە چاوپێکەوتنێکی “کولتووری زەمەن”دا قسە لەسەر رۆمانی “ژنێک بەسەر منارەوە” و چەند
www.zamenpress.com
کولتووری “زەمەن” گرنگیی بە ئەدەب و هونەری هاوچەرخ دەدات
ژمارەکانی داهاتوو
24 بابەتێکی تری ئەدەبیی دەکات. ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
4الپەڕە
چیرۆکی کوردێک بۆ ژیان و ئازادی
هیوا ناسیح -سویسرا
فیلمی(مێشهوانهکه)بهئهڵمانی()Der Imker تا ئێستا پێنج خهاڵتی جیهانیی بهدهستهێناوه .له زۆرێکسینهماکانیئهوروپانیشاندراوهوبهسیدیش لهههندێکلهکتێبخانهکاندادهستدهکهوێت،فیلمێکی دۆکیۆمێنتارییسویسرییهولەالیهندهرهێنهریبهتوانای کورد(مانۆخهلیل)هوهبههاوکارییدهزگایتهلهفزیۆن ورادیۆیسویسرا()SRFساڵی٢٠١٣بهرههمهاتووه، دیمهنهکانیفیلمهک هلهنێوسویسرا(دهوروبهریبازل ونێوشاخهکانیئهڵپ)ههروههاباکووریکوردستان وێنهگیراون.کاتیفیلمهکه١٠٨دهقهیه.ئاخافتنهکان بهزمانیکوردییکرمانجیوئهڵمانییه،ژێرنووسیبه زمانهکانیئهڵمانی،فهرهنسی،ئینگلیزیوئیتاڵیبۆ کراوه،بینهردهتوانێتیهکێکیانههڵبژێرێت. چیرۆکهکهیباسلهسهربوردهیمامبرایمگهزهر دهکات،کهخۆیڕۆڵیسهرهکییتێیداههیه.مامبرایم کهپیاوێکی٦٥ساڵهیدنیادیدهوقاڵبووخاراوینێو خهم و ئازارو مهینهتییهکانی ژیانه ،خهڵکی ناوچهی مهرعهشه.وهکههرکهسێکیکاسپلهگوندهکهیخۆی لهباکووریکوردستانلهمناڵییهوهخهریکیپیشهی مێشهوانی(ههنگهوانی)بووهل هوێ٥٠٠مێشیههبووه. سااڵنه قازانجێکی باشی کردووه ،ههر بۆیه کهسێکی زۆرشارهزاوکارامهوزانایهلهوبوارهدا،بهجۆرێک پهیوهندییهکیرۆحییلهگهڵههنگوسروشتداپهیدا کردووه .سهرهڕای ئهمه کهسێکی رۆحسووکه و زۆر زوودهچێتهدڵهوه،دهتوانێتبهوئهڵمانییهکهمهیکه فێریبووه،پهیوهندیلهگهڵخهڵکیسویسرادادروست بکات.ئهولهدیمهنێکیفیلمهکهدادهڵێت(:منمرۆڤم خۆشدهوێتبهگشتی،گهرتۆکهسێکتخۆشویست، بانهشیناسیئهویشخۆشیدهوێیت،ئهمهلهسیمایدا دهخوێنیتهوه،ئیتربهمجۆرهپهیوهندیئاسانه). ئهم پیاوه ،که له دهمار و قهڵشی دهستهکانی و چرچ و لۆچی سیما و قژه ماشی و برنجییهکهیدا چهندانئاهوحهسرهتوالپهڕهینهخوێندراودهبینین وههستپێدهکهین،نموونهیمرۆڤێکیدنیادیدهوبه ئهزموونوکۆڵنهدهره،پێشترکوڕوکچێکیبوونهته گهریالوخهباتبۆئازادیدهکهن،کچهکهیلهشاخ شههیددهبێت،دوومنداڵیتریشیانلهزیندانگیان
پۆستەریفیلمەکەوبەشێلەروخساری“مانۆخەلیل”لەپشتیپۆستەرەکەوە لهدهستدهدهن(،مامبرایمگهزهر)خۆشیحهوت ساڵلهحکومهتقاچاخدهبێتوخۆیدهشارێتهوه، چونکهرژێمیتورکیاداوایلێدهکاتسیخوڕییانبۆ بکاتوئهمیشرازینابێت.ژنهکهیبهرگهیئهمههموو کهسهروبێمروهتییهناگرێتولهداخومهراقداخۆی دهکوژێت.پاشانمامبرایم،لهرێگهیکچێکیترییهوه کهلهسویسرانیشتهجێیه،داوایپهنابهریبۆدهکات وداواکەیپهسهنددهکرێت،ئیترناوبراودێتهسویسرا وژیانیلێرهدهستپێدهکاتهوه. لهشوقهیهکیبچوکدالهشاریبازلدهژی،ژیانێکی ساده،ماڵ هک هیبهوێنهیشههیدهکانیرازاندۆتهوه، ههوڵ دهدات ن هوهکهی (کچهزاکهی) که هێشتا زۆر منداڵهفێریمێشهوانیبکات،بۆیهب هردهوامدهیباتبۆ
الیمێشهکانی.ئهوسیفاتیکوردهواریههڵسوکهوت وخواردنوخهوتنیوازلێنههێناوه.الیئهومرۆڤ وسروشتلێکجیاناکرێنهوه،ههنگنزیکترینهاورێیه الی،تهنانهتکاتێکلهنێوههنگهکانوسندووقیمێشه هەنگەکانکاردهکات،هیچسهرکاڵوودهستکێشو بهرگێکیتایبهتیبەکارنایەنێت.کێشهومهینهتییهکانی ژیانلێرهشوازیلێناهێنن.زۆریبۆدههێننکار بکات ،بهاڵم ئهم ههر حهزی به مێشهوانی واته پیشهکهی خۆیهتی .دامودهزگای ناوچهکه وهک ه هر پهنابهرێکیترکهکارناکهن،ئهمناچاردهکهنکارێک (بۆبهگهڕخستنیلهبازاڕیکاردا)لهکارخانهیهکدا بکات ،بهاڵم ئهم ههموو خولیا و ئارهزووی پیشه کۆنهکهیهتی،کهپهروهردهکردنیهەنگوهەنگهوانییه،
لهکاتێکدائهمپیشهیهوهکپیشهیهکیسهرهکیلهم واڵتهدانهناسراوهوبگرهوهکخولیاوئارهزومهندییهک لێیدهڕوانرێت.دواترئهمخانهنشیندهکرێتوئیتر ئهمههوڵدهداتلهگهڵچهندخێزانێککهههنگیان ههیه رێکبکهوێت و خۆبهخشانه ئهم کاره بکات، پاشان به ههر قهرزوقۆڵهیهک بووه ده پانزه مێش دهکڕێت و بهخێویان دهکات و خۆی بۆیان تهرخان دهکات ،رۆژێک کاتێک چاو به الپهڕهکانی رۆژنامهی ئوزگیورپۆلهتیکا(رۆژنامهیهکهیههفتانهیهبهزمانی تورکیلهالیهنتهڤگهریباکوورهوهچاپدهکرێتولە ئهوروپاوواڵتانیجیهانداباڵودهکرێتهوه)دهخشێنێت، لهپڕوێنهیکوڕهگهریالکهی(عهلی)دهبینێتلهنێو وێنهیشههیدهکاندا،کهئهویشتازهشههیدبووه!!
ئهمهپشکۆیهکیتردهنێتبهرۆحیناوبراوهوه،بهاڵم ههرکۆڵنادات. مانۆ خهلیل دهڵێت(:کاتێک له ڤێستیڤاڵی سینهمایسۆڵهتورنمامبرایمبینیفیلمهکهنمایش کرا و خهاڵتمان وهرگرت ،رووی کرده من و گوتی: ئیترخهممنییه،گهربشمرم،چونکهچیرۆکیژیانمو دهردهسهرییهکانمنابهمهژێرگڵلهگهڵخۆم،بهڵکو کراونبهفیلموههزارانکهسدهیانبینێت). دیاره پێش دوو ساڵێک ئهم فیلمهم بینیبوو، سهرسام بووم به و ویست (ئیراده) و بڕوا و ورهبهرزهی ئهم پیاوه به هیممهته ،حهزم دهکرد خۆیشی له نزیکهوه ببینم ،بهرێکهوت پێش چهند ههفتهیهکلهشاریبازللهبۆنهیهکینهتهوهییدابۆ یهکهمجارناوبراومبینیوخۆمپێناساندوگوتممام برایم فیلمهکهتانم بینیوه ،تهواوی چیرۆکی ژیانتان دهزانم،سهرساممبههیممهتوئازایهتیتان،ناوبراو زۆر خۆشحاڵ بوو ،به کرمانجییهکی رهوان گوتی: (ههڤاڵئهزگهلهککهیفخوهشبووم،چیرۆکزیادن، ئهمما ههمی نایهنه زمان و نابته فیلم .مه کوردان ههمیژیاناخۆوهچیرۆکه).سهرکهوتنیئهمفیلمه،له راستییچیرۆکهکهیولهوهشدایه،کهبێشهرمکردن وێنهیدیمهنهکانگیراوه،وهکئهوهیکامێرادانهنرا بێت و تۆمار نهکرابێت ،بۆ نموونه ،زۆر دهگمهنه کهسێکیکوردلهتهمهنی٦٥ساڵیدالهبهدهمکامێرا بهشۆرتێکهوهلهچهمێکداخۆیبشوات.جگهلهمهش جوانییئهمفیلمهلهکۆڵنهدانوخهباتیبهردهوامی کوردێکبۆژیانوئازادیداخۆیدهبینێتهوه. مانۆ خهلیل له چاوپێکهوتنێکدا سەبارەت بە فیلمەکەی دهڵێت( :دهکرێت مرۆڤ ههرچی ههیه لهژیانیدال هدهستیبدات،ماڵوسامان،کهسوکار و...هتد،بهاڵمگرنگکۆڵنهدانه،گرنگتێکۆشان و بهردهوامییه ،گرنگ بێ هیوا نهبوونه ،مام برایم، نموونهیئهمجۆرهکهسهیه،پهیامیمنئهمهیه).
مانۆ خەلیل خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و سااڵنێکیزۆرەلەسویسرانیشتەجێیە،تائێستا كاری دەرهێنانی بۆ نزیکەی ٢٠فیلم كردووە، دوایین فیلمەكانی ئەمانە بوون“ :پەرەسێلکە”، “ئەنفال”“ ،داڤێد تولهیلدان”“ ،زیندانەكەم، ماڵەكەم”“،باخچەكانیبەهەشت”.
چل گەاڵ بۆ ژەنەڕاڵی پایز
پاشچلرۆژلەهەڵوەرینیجەستەورۆحی محەمەد عومەر عوسمان “ژەنەڕاڵی پایز” لە مەراسیمێکی پایزانە و غەمگیندا ،بەڕێوەبەرایەتی گشتیرۆشنبیرییوهونەریسلێمانیودەزگای جەمال عیرفان و کوردسات و هاوڕێیانی شاعیر، چلەیەکی ماتەمینییان لە هۆڵی تەالری هونەری شاریسلێمانیسازکرد. لەمەراسیمەماتەمینییەکەدا،کەرۆژیشەممە بەڕێوەچوو ،جگە لە چاپکردنەوەی ،چوارەمین
چاپیدیوانی(لەغوربەتا)فیلمێکیدیکۆمێنتاریی لەسەرژەنەڕاڵیپایزوچەندیادوبیرەوەرییەکی پایزانەیشاعیرباسکران. حەمە عومەر عوسمان ،یەکێکە لە شاعیرانە دیارەکانیکورد،بەباڵوکردنەوەیدیوانێکیبچوکی شیعرییبەناوی(لەغوربەتا)ناوبانگێکیگەورەی شیعرییبەدەستهێناویەکێلەدەنگەجیاوازەکانی شیعروئەدەبیاتیکوردییبوو.چلرۆژلەمەوبەر، کۆتاییبەژیانیخۆیهێنا.
شیعرێکی لە هەڵبژاردەی شیعریی ئەڵامنیدا چاپ دەکرێت کولتووری زەمەن کتێبی شیعری ئەڵمانی ،سااڵنە بە هەڵبژاردەی چەندین شیعری شاعیرانی ئەڵمانیا و لە کتێبێکی گەورەدا چاپدەکرێت .بۆ کتێبی ئەمساڵی شیعریش ،شاعرێکی کورد ،شیعرێکی هەڵدەبژێرێت و لەگەڵ شیعری شاعیرە ئەڵمانییەکانداچاپدەکرێت. یوسف مەنتیک ،نووسەر و شاعیر، لەبارەی هەڵبژاردنی شیعرەکەیەوە بۆ “کولتووری زەمەن” وتی“ :بۆ ئەمساڵ، بە شیعری (توانەوە) بەشداربوونم لە پێشبڕکێیشیعرییشیعریئەڵمانیولە گەڵ زیاتر لە هەزار نووسەرو شاعیری تردا ،شیعرەکەم یەکێک بوو لە شیعرە هەڵبژێردراوەکان .لەم رۆژانەدا نامەی پیرۆزباییان بۆ ناردم و لە نامەکەدا
بەدەر لە پیرۆزبایی ،ئاماژەیان بەوە داوە ،شیعرەکەم لەگەڵ هەڵبژاردەیەک لە شیعری شاعیرانی ئەڵمانیادا نۆبەی چاپی ٢٢هەمین بە زمانی ئەڵمانی لەم رۆژانەداباڵودەکرێتەوە”. کتێبەکە،قەبارەگەورەیەودیزاینێکی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە ،لە ٨١٥ الپەڕە پێکهاتووەو زیاتر لە ١٦٠٠ شیعری شاعیرانی بەشداربووی تێدایە، شیعرەکانبەپێیریزبەندپۆلینکراون.لە بەشێکی پێشەکیی کتێبەکەدا نووسراوە: مرۆڤ دەتوانێت چاپی ٢٢هەمین بەرهەمیهەڵبژاردە،ناوبنێتکتێبێکدژ بەبەخت،کتێبیوشەوشیعر!) کتێبخانەی شیعری ئەڵمانی ،ئەم کتێبەی بابەتی تایبەتی پێشبڕکێی ساڵی٢٠١9بەبەختناوناوە.نووسەرانی ئێمەبەجۆشەوەپێشوازییانلەوبابەتانە کرد،بەکتێبیباشیساڵناودەبرێت.
گۆڕەپان لەوێیە فەرموو تیرەکە بهاوێژە عەدنان عوسامن
لەکاتی دەرکردنی بەیاننامە حەوت خاڵیەکەدا ،من لێرە نەبووم ،کە گەڕامەوەو سەری کاک نەوشیروانم دا ،بەحەماسەتێکی گەورەوە باسی لەو بەیانەو هەنگاوەکانی دوای ئەوە کرد .ئەو پێی وابوو وەرچەرخانێک لەناوچەکە بەڕێوەیەو دەرفەتێکیشە بۆ گۆڕانکاری ریشەیی لە هەرێمیشدا .دواتر ١٧ی شوبات رووی دا .پاش چەند رۆژێک سەرم لێدا ،بینیم زۆر بێزارو بێتاقەتەو ئەو حەماسەی جارانی پێوە دیار نیە .من ئەمەم ال سەیر بوو چونکە وام هەست ئەکرد کە ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانە ،رەنگدانەوەی بەیانەکەی گۆڕانو ئەو حەملە گەورەیەیە کە گۆڕان و راگەیاندنەکەی دەستیان پێ کردووە. هۆکاری ئەوەم لێ پرسی ،وتی تازە هیچ نابێت و ئەم دەرفەتەشمان لەدەست دەرچوو بۆ گۆڕانکاری گەورە ،وتم چۆن؟ وتی تازە مادام خۆپیشاندانەکان سەرەتا لە هەولێر دەستی پێ نەکردو لێرە لە سلێمانی دەستیان پێکرد ،کەواتە زۆر ئەستەمە بگوازرێتەوە بۆ ئەو دەڤەرە ،هەر لێرە قەتیس ئەمێنێتەوەو هیچ ئاکامێکی گەورەی نابێت ،چونکە لێرەوە ناتوانین سیستەمی حوکمڕانی لە کوردستاندا بگۆڕین. ماوەیەکە باس و خواسی ئەم دەڤەرەی سلێمانی ،تەجاوزکردنی حزبەکانو دروستکردنی هێزو گروپی تازەیە .راستە هێشتا بیرۆکەکان تەواو نەخەمڵیون و بەشێکیان باڵۆنی تاقیکردنەوەن و هەوڵدانن بۆ زانینی ترپەکان و ئاراستەکان، بەاڵم لەهەموو حاڵەتێکدا ،تەیفێک هەن کە دەیانەوێت سەهمێکی تازەیان لە پرۆسەی سیاسیدا هەبێت و شانسی خۆیان لە رابەرایەتیکردنی جواڵنەوەی نوێدا تاقیبکەنەوە. ئەم ویستە رەوایەو مرۆڤەکان ئازادن لە هەر بڕیارو هەنگاوێکدا ،ناشبێ ئەم پرسە بە حەساسیەتەوە تەماشا بکرێت ،بەڵکو پێویستە بە هێمنی گفتوگۆیان لەسەر بکرێت. سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین کە گۆڕانکاری فعلی لە هەرێمدا دەبێ لە پایتەختەوە دەستپێبکات .لە دوو سێ ساڵی رابردوودا ،سەرجەم هەوڵە سیاسیە نوێکان لە سلێمانیەوە دەستیان پێکردووەو هەر لێرەش قەتیس ماونەتەوەو بوونەتە هەوڵێک بۆ پەرتەوازەکردنی زیاتری تواناکانی سلێمانی و کەرتکردنی زیاتری هێزەکان .پێشتریش بە تەزویراتی یەکێتی و هێنانە پێشەوەی گروپی تازەو کەمپینی بایکۆت و...هتد ،جۆرێک الوازی سیاسی و غیابی مەرجەعیەتی لێرە دروستکردو بەتەواوەتی هاوسەنگی هێزەکانی لە هەرێم تێکدا .بەدیوێکی تردا، لە دوای هەوڵەکانی نەوشیروان مستەفادا ،بە تواناو کاریزمایی تایبەتی خۆی، ئیتر ئەستەمە کەسانێک کە سەر بەهەمان کاستی قەدیمە بن ،لەژێر دروشمی ترو شەپۆل و ئاوازی شەقامدا ،بتوانن ئاراستەیەکی راستەقینە دروست بکەن کە خەمی گۆڕانکاری فعلی بێت .لە هەمووشی خراپتر ئەوەیە ،کە واقعی حزبایەتی لە هەرێمدا بەجۆرێک ئیحتکار کراوە ،کە بەبێ ئیمکانیاتێکی دارایی گەورەو کۆمپانیا ،بتوانرێت هێزی سیاسی نوێ سپۆنسەر بکرێت ،تێکەڵبوونی بازرگان و سیاسەت دواجار هەر بە قازانجی بازرگان و پرۆسەی شەراکەت لە کارو پرۆژە ئابوریەکاندا دەشکێتەوە .کاری بازرگانیش لە بناغەدا کارێکی خێزانیە ،هەر بۆیە کە بەو روح و عەقڵیەتەوە کار لە کایەی سیاسیدا بکەی، لەژێر هەر ناو و دروشمێکی نوێ و مۆدێرندا بێت ،دواتر هەر دەکاتەوە برەودان بە خێزان و دەسەاڵتی بنەماڵەی تر ،هەر لەوێشەوە بەناوی دژایەتی دەسەاڵتی بنەماڵەوە ،بنەماڵەی تر دێنە پێشەوە. ئەم تاقیکردنەوە نوێیەی عێراق پێمان ئەڵێت کە خەڵکی تەواو بێزار بوون لە دەم و چاوی قەدیمە ،بە باش و خراپیانەوە ،بە نیەت خراپ و باشەکانیانەوە، هەر بۆیەش ئامادە نین هیچ مەرجەعیەتێکی کۆن قەبوڵ بکەن .کوردستانیش زەحمەتە لەو هاوکێشەیە بەدەر بێت.
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
ڕۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە
سەرنووسەر سیروان رەشید
نەخشەساز شاخەوان ئەنوەر
ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
نرخ 500دینار
نووسینگەی هەولێر گوندی ئیتاڵی یەک خانووی ژمارە ()633 0750 444 7109
ناونیشان سلێمانی -گەڕەکی ئاشتی شەقامی سۆران ()132 خانووی ژمارە ()20 07740881458
www.zamenpress.com
وو� د ی��دو �� ب ۆ� چ�� ن
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
19
پشتیوانیکردنی بەغدا لەالیەن هەرێمەوە رازیبوونە بە هەژموونی ئێران
نەوزاد جەمال
لەدوای مانگێک زیاتر لە ناڕەزایەتی جەماوەری لە حکومەت ،ئەوەی چاوەڕوانکراو بوو هاتەدی: دەستلەکارکێشانەوەی سەرەک وەزیرانە .بەاڵم، لەسەرووبەندی خۆپێشاندانەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقدا ،پشتیوانیکردن لە کابینەکەی ‘مەهدی’ لەالیەن هەرێمەوە ،چەندە پاساوی بابەتیشی هەبێت ،بەجۆرێک پشتیوانییە لەبااڵدەستی ئێران لەنێو عێراقدا .راستیەکە ئەوەیە؛ هەژموونەکە نەک هەر لەناوەندی بڕیارو هێزەچەکدارەکاندا زەقە ،بەڵکو لە ئاراستەی سیاسی هەرێمیشدا رەنگیداوەتەوە. پشتیوانی ‘مەهدی’و پشتکردنە خۆپیشاندەران، ئاماژەگەلێکە کە ئێران لەناو بڕیاری سیاسی هەرێمدا بااڵدەستە .دیارە ،هەژموونی ئێران تەنها لەدوای رووداوەکانی ئۆکتۆبەرەوە نییە ،بەاڵم کارەساتی ئۆکتۆبەر دەرخەری نەخشی راستەوخۆی سیاسی و سەربازی ئێرانە .بەتایبەت بەرامبەر هەر مەیلێکی سەربەخۆخوازی کە لەسەرووبەندی ریفراندۆمدا دەرکەوت. بێگومان ،ئێران پێویستییەکی بوونەکی بە عێراقە .نەک هەر الیەنە مەزهەبیەکە یان جوگرافیای لکاو یان مێژوویەکی پڕکێشمەکێش لەسەر خاک و ئاو و دیمۆگرافیا ،بەڵکو عێراق مەیدانێکیتری بەرەورووبوونەوەی هەژموونی ئەمریکایە .هەروەها، گیرفانێکی پڕو بازاڕێکی گەرمە .بەتایبەت ،لەکاتی ئابڵوقەکانی سەر ئێراندا فریای ئابورییە سەختەکەی دەکەوێت. سەرەڕای ئەوە ،رژێمی ئێران کین و رقێکی
مێژوویی لەواڵتی عێراق هەیە .رەنگە ئەوە بۆ پێش سەرینەی کۆماری ئیسالمی بگەڕێتەوە .بەاڵم، جەنگی وێرانکاری هەشت ساڵەی ئەو دوو هاوسێیە، بزمارێکی چەقیوە لە تابوتی پەیوەندییەکەدا. وەکئەوەی راپۆرتە دزەپێکراوەکانی ئەم دواییە ئێران باس لەچاالکی سیخوڕەکانی لەنێو دامەزراوە هەستیارەکانی عێراقدا دەکات .دەرخەری ئەوەن کە ئێران تۆڵەی خۆی بەزیادەوە دەکاتەوە .لەالیەک دادۆشینی سامانی سروشتی و ئەودیوکردنی ملیارەها دۆالر تا ئاڕاستەکردنی سەرانی حکومەت و رۆڵی لە بڕیارە ستراتیجیەکاندا بەزەقی دیارە. ئیدی ،بەغدا لەتارانەوە ئاراستە دەکرێ، حکومەت پێکدەهێنرێ و دەگۆڕدرێ .لەوسۆنگەوە، رۆڵی ئێران لە شکستی ریفراندۆم تا پاشکۆیی کردنەوەی هەرێم بە ناوەندەوەو پشتگیری تەواوی ‘مەهدی’ دەستیاوی تاران بوو .بەتایبەت ،رۆڵی ئەو پیاوە ناسراوەی کە بە ‘ئاغا سلێمانی’ لەمەدا هەیە. ئەمە فاکتێکە کە دۆکیۆمێنتەکان دەیسەلمێنن و پێویست ناکات لێرەدا باسیبکەمەوە .پرسیارەکە ئەوەیە :بۆچی حکومەتی هەرێم لەخۆپیشدانە جەماوەریەکاندا پشتگیری کابینەی ئێستا دەکات؟ راستە هۆکاری کۆی کێشەکان ،خودی مەهدی نییە. بەڵکو ،ئەنجامی شکستی حوکمڕانی کابینەکانی پێشووترە .وەلێ ،هەرێم کۆمەڵێک ترس و هاوکات تەماعی لە پشتگیرییەکەدا هەیە .یەکەم ،بۆ دەربازبوون لەگرفت و قەیرانی دارایی و موچە، پێویستی بەناوەندە .چونکە ،هیچ گەرەنتیەک نییە کە بەالبردنی مەهدی ،رێکەوتنەکە بەردەوام بێت.
هەروەها ،ترسی تەنینەوەی خۆپیشاندانەکان بۆ هەرێم و پەڕینەوەی بۆ ناو واقیعی سیاسی هەرێم. چونکە ،ئەوەندەیتر الوازدەبێت و دەکەوێتەوە نێوان بەرداشی بەغداو نارەزایەتی خەڵکی هەرێمەوە. هاوکات ،لەسەردانی بەغداو دووپاتکردنەوەی پاڵپشتیکردنی حکومەتدا ،کۆمەڵێک ئیمتیازاتی مادی و پۆست و بەردەوامی پێدانی مووچە وەک “بەڵێن” مسۆگەر کردووە. بەاڵم ،ئەم پشتیوانییە هەڵەیەکی ستراتیجیە. لەکاتێکدا شەقامی عێراق تەواو هەراسان بوون ،داوای گۆڕانکاری ریشەیی دەکەن .بەجۆرێکیش رای گشتی جیهانی پشتگیری شەقام دەکات .داواکارییەکان کە هەر لە خزمەتگوزاری و بنیاتنانەوەوە تا دادی کۆمەاڵیەتی و بوژانەوەی ژێرخان ،هاوکات پرسی هەژموونی راستەوخۆی ئێران درێژدەبێتەوە ،رەوان. رەنگە ،الیەنی نێوخۆیی -رکابەرەکانی مەهدی گوتاری شەقام ئاراستەکەن و بیقۆزنەوە.بەاڵم ،دواجار پرسی هەموارکردنەوەی دەستور، بەهێزبوونەوەی ناوەندو سنووردارکردنی هەرێمی هەر بەدواوەیە .جائەوە بەکشانەوەی مەهدی بێت (کە نزیکە ببێتە راستی) یان لەسەر دەستی مەهدی ،بەفشاری نێوخۆیی و دەرەکیی .چونکە، سیاسەتی لەقاڵبدانی هەرێم ئامانجی دەوڵەتەکانی دەوروپشتەو لەسەروویانەوە ئێران. بەدیوێکیتردا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان، باشترین دەرفەت و بیانووشە بۆ ناوەندی بڕیار لە بەغدا کە خۆی لەبارگرانی سیاسی و دارایی و هەرێمی رزگار بکات .ئەمەش ،لەڕێی هەڵسەنگاندنەوەی
پێگەی هەرێم و ئەو قەیرانانەی لە فرۆشتنی نەوت و گرێبەستی نادیارەوەیە. کەواتە ،پاساوی گۆڕینی هەڵوێستی ناوەندو مەرجیتر بە بیانووی ناڕەزایەتی شەقام و قەیرانی دارایی-سیاسیی ،ئەگەری کراوەن و کارتی بەهێزن دژ بە هەرێم .ئەگەر ئەم خۆپیشاندانانە بە ماکیاجکردنی روخساری کابینەکەو دەرکردنی بڕیار داشمرکێنەوە ،جاریتر هەر سەرهەڵدەدەنەوە. هەرێم وەک ئێران پێیوایە بەرژەوەندی لە خۆپیشاندان و لێکەوتە چاوەڕوان نەکراوەکانیدا نییە .لەکاتێکدا تێکشکان و الوازکردنی هەژموونی ئێران لە بەغدا ،پرسی کات و بڕێنراوەیەو دواجار خۆپیشاندانەکان ئێرانیش گرتەوە .وەلێ، سیاسەتی خۆتێوەنەگالندن و خۆدوورخستنەوەی لە هەر مەترسیەک لەسەر هەرێم ،کە حکومەتی هەرێم پیادەی دەکات ،گەرەنتی هەمیشەیی تێدانییە .لەکاتێکدا گەورەترین دەستکەوتی هەرێم، سەقامگیریی و پاراستنی ئاسایشە ،نەک مۆدێلیکی حوکمڕانی باش لە سێ دەیەدا .هەر ئەو فاکتەش وایکردووە کە واڵتانی دەرەوە سەرباری تێبینی زۆر لەحوکمڕانی هەرێم ،چاوپۆشیانکردووە. لەپێناو رەوشی هەرێمی و نێوخۆییدا ،هەرێم بەرامبەر پارچەکانیتر بێهەڵوێست بووە .دیاریترینیان هێرشی تورکیایە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان. سەرەڕای ئاگاداربوونی لە ئەجێندای تورکی /رووسی لەمیانەی سەردانەکەی وەزیرەکەی روسیاوە ،هەرێم بێهەڵوێست بوو! ئێستەش ناڕاستەوخۆ پشتگیری هەژموونی ئێران دەکات.
چەند پێشنیازێک بۆ بەشداربووانی
کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
مەهدی كاوانی
- ١داوا دەکەم کە کاری یەکەمی کۆنگرەکەتان کارا کردنەوەی ڕێکەوتن نامەی دەباشان بێت . - ٢ئەو لێک نزیک بوونەوەی یەکێتی و گۆڕان مانای دژایەتی کردنی پارتی ناگەیەنێ بەلکو لەڕێگایەوە هەمئاهەنگی پێکەوەیی لە گەڵ پارتی نێوەندێکی سیاسی بابەتیانە تر بە خۆوە دەگرێ و تەکانی ڕاستەقینەش دەدرێتە پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان. - ٣هەوڵ بدەن ژمارەیەکی بەرچاوی گەنجان دەناویاندا ژمارەیەک لە ئافرەتی بە تواناشی دەناو دابێ بگەنە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی . - ٤ئەو کەسانە هەڵمەبژێرنەوە کە پێشتر هەمیشە خەریکی ئەوە بوونە کە بە ئەجندای حیزبی تر کارو کاردانەوەیان لە ناو یەکێتی ،کردبوو . - ٥با شەفافیەت ونەهێشتنی گەندەڵی و نوێکردنەوەی یەکێتی کە دەربڕی حیزبێکی سوسیال دیموکراتی راستەقینە بێت کاری یەکەمی بەرنامەی کۆنگرەکەتان بێت . - ٦خۆ دوور خستنەوەتان لە ئێران و تورکیا لە
الیەک و خۆ نزیک بوونەوەتان لە بزاڤە نیشتمانیەکانی تری کوردستانی دایک هەمدیسان با بچیتە ناو کاری کۆنگرەتان . - ٧یەکریزی نیشتمانی و کاری پێکەوەیی لە گەڵ حیزب و الیەنە سیاسیە کوردیەکان و بە پێکەوە کارکردنتان بۆ یەکریزی نیشتمانی دوور لە ئەجندای بەرژەوەندی والتانی ئەقلیمی زامنی بەرەو پێشەوە چوونی دۆزی کوردی لێدەکەوێتەوە . - ٨دانانی بەرنامەیەکی سیاسی و ئابووری تۆکمە کە پێیەوە تەکان بدرێتە بەر پێشکەوتنی سیاسی و ئابووری وکۆمەالیەتی و زامن کردنی دیموکراتی . - ٩با فیدرالیزم و گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان لەناو عێراقێکی دیموکراتی و تەعەدودی سیاسی و خۆ بەستنەوە بە ئەجندای ئەوروپی و ئەمەریکی، پێویستە خالێکی تری بەرنامەی کۆنگرەکەتان بێت . بڕۆن بۆ پێشەوە لە پێناو کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو کە پێیەوە برینەکانی پێشتر ساڕێژ بکرێنەوەو تا پێتان دەکرێ خۆتان لە کۆنگرەیەکی تەوافوقی بپارێزن .
هێرش عەبدولرەحمان
دوای دووساڵ چاوەڕوانی کۆمیتەی نووسینەوەی دەستوری تازە بۆ ئایندەی سوریا بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ،کە نوێنەرایەتی ملیۆنان کەس دەکات ،لەسەر داواکاری و خواستی تورکیا بەشدارییان پێنەکراوە ،دەستی بە کارەکانی کرد!. تائێستا ئەو لیژنەیە هیچ بەرچاو ڕوون نیین، ئەجێندای کۆبونەوەکان دیارە کە حکومەتی سوریا ئامادە نیە گۆڕانکاری لە دەستورە کۆنەکەدا بکات. ئەوەش هەمووی پەیوەستە بەوەی ئەو هێزانەی بەشداری سەرەکییان هەیە لە نووسینەوەی ئایندەی سوریادا ،وەک ڕوسیا و تورکیا و ئێران بەهەموو شێوەیەک ناساندنی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری ڕەتدەكەنەوە ،خۆیان لەڕاستیی هەبوونی گەلی كوردو تایبەتمەندییەكانی لە سوریا گێل دەكەن .بۆیە لە سەرەتاشدا نوێنەرەكانی كوردیان لە پرۆسەی دانوستان دوورخستەوە لە جنێف و ئەستانە. ئەوەی ڕوسیا و تاران و ئەنقەرە دەیانەوێت
تێبینی : بۆ خستنە ڕووی پێشنیارەکانم ،ئەو مافە دەدەم بە خۆم لە بەر : - ١لە ساڵی ١٩٧٢لە بەغدا ئەو کاتی قوتابی زانکۆ بووم لە ناو ئەلقە رۆشنبیریەکانی ناو کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووم . - ٢پێش بوونم بە پێشمەرگە لە ساڵی ١٩٨١ دەناو هەردوو رێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا بویمە کە دەکاتە ڕێکخستنە نهێنیەکانی ناو شار . - ٣دوو جار لە ناو زیندانی ئەمنی عامەی بە غدا خۆم دیتیتەوە. - ٤لە هەرسێ کۆنفراسی کۆمەلەی ڕەنجدارانی کوردستان لەشاخ بەشدار بوویمە. - ٥لە ناو ئەو سەیارە الندکرۆزە دا بوویمە کە شەهیدان مەال غەفورو هەشت پێشمەرگەی تر دەناویدا شەهید بوون و بەندەش بە سەختی بریندار بووم . - ٦رابەری سیاسی تیپی ٨٣ی هەورێ بووم
کە شەهید موالزم خولە سەرتیپ بوو و شەهیدان تەحسین کاوانی و شەهید ریباز ئەو کاتی ئامیر کەرت بوون و شەهید مام داراش (یاسین کاوانی) یەکێ لە ئامیر مەفرەزە هەرە بزوێنەرەکانی بوو . - ٧گوندی خۆشناوەتی نەبوو کە تیایدا شانەی تەنزیمی کۆمەلەی تیا دانەمەزرێنم . - ٨لە کاتەکانی شاخیش سەرپەرشتی پۆلی ڕێکخستنی ناوشاری شەهید ئیسماعیل رەسولی برای شەهید سابیر رەسولم کردووە. - ٩دوو جار وەک رێکخەری وروژاندنی ڕاپەرین کاریگەریم هەبووە لە دروست کردنی ڕاپەرین لە شەقالوە . - ١٠زیاتر لە ٣٠ساڵ دەبی وەک ڕۆژنامەنوسێکی بێالیەن ،کاری ڕۆژنامەگەری دەکەم. بۆیە بە هەقی خۆم دەزانم کە پێشنیارەکانم بخەمە بەر بەشدار بووانی کۆنگرەی چواری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تایبەتی بۆ ئەوانەی کە خەمخۆری چاککردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانن.
لە ڕۆژئاوا هەرێمێک بەڕێوەیە
سوریایەكی یەكگرتووە ،کە بەخواستی ئەوان بنیات بنرێتەوەو وەک بوكەڵەیەك بێت بەدەستیانەوە. مەرجی ئەردۆغانیش نابێت هەرێمێکی تری هاوشێوەی ئەوەی عێراق لە سوریا دروست ببێت.
دوو ئەگەر هەیە:
بەشارو دیمەشق ئامادەی دانوستان بن و داواکاریەکانیان جێبەجێبکات و تەواوی مافاکانیان لە دەستوردا جێگیر بکرێت ،ئەوە دەبنەوە بە بەشێک لە سوریای داهاتوو ،بە چاودێری یوئێن و ئەمریکا. بەشار سوربێت لەو هەڕەشانەو بیەوێت پەراوێزیان بخات و پێی وابێت بە هێز دەتوانێت بیانخاتەوە ژێر ڕکێفی خۆی ،ئەوە دەبنە هەرێمێکی سەربەخۆو ئەمریکا دەیانپارێزێت .چانسی دووەم بەهێزترەو ڕۆژئاوا بە ئاراستەی سەربەخۆبوون هەنگاو دەنێن!. ئەگەر دانوستانەکانی ئاشتەوایی لەنێوان الیەنە ناکۆکەکانی سوریا سەرکەوتوو نەبن،
ئاماژەکان دیارە کە دیمەشق ئەو ئامادەییەی نیە ،ئەوا ئەگەری پارچەبوونی ئەو واڵتە زیاتر دەبێت و هەرێمێک هاوشێوەی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەیە و پشتگیری ئەوروپاو ئەمریکای دەبێت و لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەنگی زۆرینەی بۆ کۆدەکرێتەوە.
ئیبراهیم عەلی
لەبارەی كۆنگرەی یەكگرتووەوە یەكگرتووی ئیسالمی كوردستان تا كۆتایی ئەم مانگە كۆنگرەی هەشتەمی خۆی دەبەستێت. لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لە ناوخۆی یەكگرتوودا گفتوگۆكان گەرم بوون لەسەر داهاتووی یەكگرتوو ،هەر یەك لە سەركردەكانی یەكگرتوو جۆرە پێشنیازێكی دەكرد بۆ میكانیزمی كاركردنی ئەو حیزبە لە داهاتوودا. دواجار سەركردەكانی یەكگرتوو دابەشی دوو بەرە بوون ،بەرەیەكیان پێی وایە كە دەبێت یەكگرتوو لە داهاتوودا بە میكانیزمێكی نوێوە كار بكات و بەتەواوی كاری بانگەوازو سیاسەت لەیەكتر دوور بخرێنەوە .بەرەیەكیشیان پێی وایە دەبێت یەكگرتوو بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت و تەنیا گرنگی زیاتر بە كاری رێكخستن بدات .تا ئێستاش سەركردەكانی یەكگرتوو بەتەواوی لەسەر میكانیزمێك ساغ نەبوونەتەوە .ملمالنێكان لەوبارەوە توندن و لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوودا لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی توند ئەنجام دراون. لەناو یەكگرتوودا بۆچوونێك هەیە دەیەوێت یەكگرتوو ببێت بە دوو بەش، بەشێكیان ببێت بە رێكخراوێكی تەواو ئایینی و تەنیا سەرقاڵی كاری بانگەواز بێت. بەشێوەیەك ئەو رێكخراوە خاوەنی رێكخستنو پەروەردەو راگەیاندنی تایبەت بەخۆی بێت. لەبەرامبەریشدا هێزێكی نوێی سیاسیی بە ناوێكی جیاوازو بەبێ پاشگری ئیسالمی رابگەیەندرێت و تایبەت بێت بە كاری سیاسیو بەشداری سەرجەم چاالكییە سیاسییەكان بكات .بەشێوەیەك تا هەڵبژاردنی داهاتوو، سەرجەم فراكسیۆنەكانی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان لەژێر كۆنترۆڵی ئەو رەوتە سیاسییەدا بێت. بۆچوونێكی دیكە كە خودی سەاڵحەددین بەهادین تەبەنی دەكات ،پێی وایە دەبێت یەكگرتوو سەركردایەتییەكی سێ كەسی پێكبهێنێت لە شێوەی كۆمیتەیەكی بچووككراوە .ئەو كۆمیتەیە سەرۆكێكی هەبێت و دوانەكەی دیكەش ببن بە جێگری ئەو سەرۆكە .هەریەك لەو دوو جێگرەش سەرۆكایەتی ئاراستەیەكی جیاواز بكەن بەم شێوەیە: ئاراستەی یەكەم :ئاراستەی سیاسی. كە یەكێك لە جێگرەكان سەرۆكایەتی ئەو ئاراستەیە بكات و سەرپەرشتی تەواوی فراكسیۆنەكانی یەكگرتوو بكات لە پەرلەمانی عێراق و كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان، هەروەها نووسینگەیەكی تایبەت بە هەڵبژاردنیشی هەبێت كە ئامادەكاری بكات، بۆ چۆنێتی بەشداریكردنی ئەو ئاراستەیە لە سەرجەم ئەو هەڵبژاردنانەی لە هەرێم ئەنجام دەدرێن .ئەو كەسەشی سەرۆكایەتی ئەو ئاراستەیە دەكات ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی بچوككراوە دەبێت و لەهەمان كاتدا جێگری سەرۆكی ئەو كۆمیتەیە دەبێت. ئاراستەی دووەم :ئاراستەی بانگەواز. بەپێی بۆچوونی ئەو كەسانەی پشتگیری لەو بیرۆكەیە دەكەن ،ئاراستەی بانگەواز سەرپەرشتی سەرجەم رێكخستنەكانی یەكگرتوو بكات لە شارو شارۆچكەكان و ئۆرگانەكان بەشێوەیەك ئاراستە بكات كە بڕژێنە ناو خەڵك و سەرقاڵی كاری بانگەواز بن لەناو خەڵكدا .سەرۆكی ئەو ئاراستەیەش بەهەمان شێوەی سەرۆكی ئاراستەی سیاسی جێگری سەرۆك دەبێت و ئەندامی كۆمیتەی بچووکكراوەی سەركردایەتی دەبێت. روون نییە سەركردەكانی یەكگرتوو بەر لە بەستنی كۆنگرەی حیزبەكەیان دەگەنە سیغەیەكی هاوبەش ،یاخود بەبێ گەیشتن بە سیغەیەكی هاوبەش دەچنە كۆنگرەوە. بۆچوونەكان بەو ئاراستەیەن كە بەبێ گەیشتن بە رێككەوتنێكی پێشوەختە یەكگرتوو كۆنگرەی هەشتەمی خۆی دەبەستێت و رەنگە ئەگەر دەرەنجامی كۆنگرەی یەكگرتوو بەپێی خواستی رەمزە سیاسییەكانی یەكگرتوو نەبێت ،جیابوونەوە یان دروستبوونی رەوتێكی نوێی سیاسی لێ بكەوێتەوە.
وو� د ی��دو �� ب ۆ� چ�� ن
18
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
پێستیڕهشوماسکهسپیهکان ماردین ئیبراهیم
چهندسهرنجێکلەسهرکێشهیکورد
د .عەبدولڕەحمان مەولود*
شۆڕش تایبەتمەندی واڵتانی دواکەوتووە! شۆڕش لە واڵتێکی قەوارەداردا مانای کاولکاری ،توندوتیژی و تێکوپێکدانی کۆمەڵگایە. ئەم کارە تێکدەرانە تەنها لە واڵتانی دواکەوتوو ستایش دەکرێن .ئەگەرنا کەی مومکنە کاولکاری، توندوتیژی ،تێكوپێکدان ،کوشتن و خوێنڕشتن خێری بۆ کۆمەڵگا هەبێت. بە مێژووی سەدساڵی ڕابردووی جیهاندا بچۆوە ،لە هەر شوێنێك شۆڕش کرابێت ،بە هێزی چەك دەسەاڵت لەکار خرابێت ئەوا جگە لەوەی رووبارێك خوێن ڕژاوە کاریگەری نێگەتیڤی ئەم توندوتیژیەش لەسەر سایکۆلۆجیەتی خەڵك بۆ چەند نەوە ماوەتەوە .بەرهەمی شۆڕش جگە لە گۆڕینی ستەمکارێك بە یەکی تر هیچتر نەبووە. چاکردن و گۆڕینی کۆمەڵگا پرۆسەیەکی یەك ئاراستە نییە تاکو بە شۆڕش چاك بکرێت .واتە، بۆ چاکردنی کۆمەڵگا مەرج نییە پێش هەموو شتێك سیستمی سیاسی بڕوخێنی ئینجا دەست ببەیت بۆ الیەنە جۆراوجۆرەکانیتری کۆمەڵگا. مەسەلەی چاکردنی کۆمەڵگا پرۆسەیەکی دوو ئاراستەیە .واتە ،بوونی سیستەمی باش یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی کۆمەڵگاو هەلومەرجی ژیانی باشی خەڵك ،ئەمە ئاراستەی یەکەمە .بەداخەوە ،وا پێدەچێت الی ئێمە تەنها بیر لەم ئاراستەیە بکرێتەوە. ئاراستەی دووەمیشی هەیە ،ئەویش ئەوەیە، گەشەکردن و پێشکەوتنی الیەنەکانیتری ژیان جگە لە سیاسەت کاریگەری هەیە لەسەر دروستکردن و پێگەیاندنی سیستەمی سیاسی باش .هەر داهێنان و گەشەکردنێك لە سێکتەرە جیاکانی کۆمەڵگا چاکسازی سیاسی برەو پێدەدات ،لە درێژماوەدا زامن دەکات. ڕوونتر ،هەر هەنگاوێکی بەروەپێشی چوونی کۆمەڵگا لە هەر سێکتەرێك بێت ،پیشەسازی، کارەبا ،بازرگانی ،سیستەمی بانکی ،ڕاگەیاندن، گواستنەوە ،خوێندەواری ،پەیوەندی و سوشیال میدیا کاریگەری دەبێت لەسەر چاکردنی سیستەمی سیاسی. زەمینەی گەشەکردن و پێشخستنی سێکتەرە جیاکانی کۆمەڵگا ،سەرەڕای بوونی دەسەاڵتی فاسدو دیکتاتۆریش ،لە هەموو سەردەمێك هەر هەبووەو هەر هەیەو کەمتریش قوربانی دەوێت بەبەراورد لەگەڵ هەواڵدان بۆ چاکسازی سیاسی. الی ئێمە لە ڕۆژهەاڵت ،وا پێدەچێت ئەوانەی بیر لە چاکردنی کۆمەڵگا دەکەنەوەو گۆڕینی کۆمەڵگایان کردووە بە پیشە ،بیر لە ئاراستە پێچەوانەکە نەکەنەوە یان لە گرنگی تێنەگەن بۆیە هەر خەریکن لەسەرەوە بۆ خوارە کۆمەڵگا ئاڵوگۆڕ پێبکەن و هەر خەریکی کارکردنن لەسەر ئەم ئاراستەیە. ئەگەر سەرمایەگوزاری بۆ ڕەخساندنی بەشی دووەمی دوانەی پەیوەندی نێوان دەسەاڵتو کۆمەڵگا نەکرێت ،ئەگەر کار بۆ داهێنان و گەشەکردن لە سێکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگا نەکرێت ،ئەوا ڕووخانی دەسەاڵت لە سەرەوەدا لە ڕێگەی شۆڕش جیاوازیەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ کودەتاو جگە لە نەهامەتی چیتری لێ شین نابێت. بۆ نموونە ،لە ئێستادا ئەگەر بێتو حکومەتی عێراق یان ئێران بڕوخێن و وە لە جێگای دەسەالتدارانی ئێستادا مەحەمەدی مەهدیش دابنێن ،ئەوا لە مالیکی و عەبادی و نمونەی وەك ئەوان چاکتر نابن .ئەمەش لەبەرئەوەی ئاڵوگۆڕەکە هەر لەسەرەوەدا دەبێت .لە ئەگەری روخانی ئەو دوو ڕژێمە پێویستە کارکردن لەسەر داهێنان و گەشەکردنی سێکتەرە جیاکانی کۆمەڵگا بە دوور لە دەستێوەردانی دەوڵەت وەك تەواوکەری چاکسازی سیاسی سەیر بکرێت. لە واڵتانی گەشەکردوو باسێك نییە لە شۆڕش .الی ئێمەش لە ڕۆژهەالت ئەو قوربانیانەی بۆ شۆڕش دەدرێت و هیچی لێ شین نابێت، ئەگەر نیوەی ئەو توانایانە بخرێتە کار بۆ شوێنی پێویستی خۆی ،بۆ نموونە داهێنان ،ئەوا چاکسازی لە سیستەمی سیاسی بە پەلەترو سەقامگیرتر دەبێت و پەنجەی کەسیش خوێنی لێنایەت. بۆیە ئەرکی هەمووانە ،بەتایبەتی میدیا ،هاندانی خوێنڕشتن ڕاگرن بەناوی شۆڕش یان هەر ناوێکی تر .شۆڕش تایبەتمەندی واڵتانی دواکەوتووە، چەندی کۆمەڵگا لە بابەتی شۆڕشکردن دوور بکەوێتەوە ،هێندە زووتر چاکسازی لە سیستەمی سیاسی مومکینتر دەبێت. * پرۆفیسۆری یاریدەدەر، زانکۆی لۆریە ،واترلو ،کەنەدا.
ئهندام پهرلهمانه کوردهکان بۆ ئهوه له بهغداد نین وهکو ناسیونالیزمی عهرهب کێشهی کورد سهیر بکهن ‘فرانز فانۆن’ له کتێبی ‘پێستی ڕهش و ماسکه سپیهکان’دا باسی ئهزموونی مرۆڤی ڕهش لهگهڵ کۆڵۆنیالیزم دا دهکات .فانون دهیهوێت بڵێت کاتێک مرۆڤی سپی ئهوروپی و خۆرئاوایی مرۆڤی ڕهشی ئهفهریقی داگیر دهکات ،خاک و سامانهکهی تااڵن دهکات ،فۆرمی بااڵدهستی خۆی دهگهیهنێته ناو ناخودئاگا و خهیاڵدانی مرۆڤی ڕهشهوه .بهپێی ڕۆیشتنی کات و ڕهوتی مێژوویی ههلومهرجێک دێته کایهوه که ئینسانی ڕهش ئهو بارودۆخه وهکو راستی دهپهژرێنێت -قبوڵ دهکات .بۆیه مرۆڤی ڕهش بهردهوام له ههوڵێکی بێوچان دایه بهوهی له مرۆڤی بااڵدهستی ئهوروپی سپی بچێت .مرۆڤی ڕهش بهردهوام له بارودۆخێکی سایکۆلۆجی ئاڵۆزدایه و دهیهوێت وای نیشان بدات ئهویش مرۆڤه و دهتوانێت وهکو مرۆڤی سپی ههڵسوکهوت بکات .ئهو خۆبهکهمزانین و ئهوی دی به گهوره زانینه تا ئهو جێگایه دهرووات و سهدهکان دهبڕێت تا دهگات به ئابڕوچونه گهورهکهی مهسهلهی پێستگۆڕینهکهی مایکل جاکسۆن .ئیتر ئهمه دۆخێکه تیایدا کۆڵۆنیلکراو عاشق و شهیدای کۆڵۆنیکار دهبێت ،داگیرکراو و چهوسێنراوه کوشتهی هونهر و مۆسیقا و ئهدهب و پێشداوهری و جیهانبینی چهوسێنهرهکهی دهبێت ،دێوانهی شێوازی ژیان و بهها و ڕهفتار و دید و تێڕوانینهکانی دهبێت ،له ههمووی خراپتر پێشداوهریه ئایدیۆلۆجیهکانی ئهو و چاویلکهی ئهو بۆ بینینی دنیا و کێشهکانی دهکاته چاو ،ئهوهی له زمانی زانستی سایکۆلۆجی مۆدێرن پێی دهڵێن (ستۆکهۆڵم سیندرهم). له پهیوهند به کوردهوه ،بێگومان سیستمی سیاسی کوردستان سیستمێکی خراپه ،له سهر گهندهڵی و بێدادی و دامهزراوه و ڕهخنهگرتن لێی، نهیاربوون پێی لهڕووی سیاسیهوه بابهتێکی نهک ههر ئاساییه ،بهڵکو پێویستیشه ،بهاڵم بۆ چارهسهری گرفت و کێشهی ئێمه وهکو نهتهوه ،بۆ بینینی ڕهههندهکانی ئهم گرفته که گرفتێکی مێژوویی قوڵ و پڕئازاره نابێت چاویلکهی ناسیونالیزمی عهرهبی که جینۆساید لهنێوانماندایه لهچاو بکهین .ڕهخنهگرتن له دهسهاڵتی کوردی رهوایی ئهوه ناداته هیچ کهسێک (نهخاسمه ئهو کهسه ئهندام پهرلهمانی بهغداد بێت لهسهر لیستی کوردی گوایه بۆ بهرگریکردن له ئێمه ڕۆیشتووه بۆ بهغداد) که له قواڵیی ئهخالقی کێشهی کورد بدات و پێی وا بێت مادام بهڕێزیان له بهغدادن کهواته کێشهی کورد چارهسهر بووه. ئهندام پهرلهمانه کوردهکان بۆ ئهوه له بهغداد نین وهکو ناسیونالیزمی عهرهب کێشهی کورد سهیر بکهن ،بهڵکو بۆ ئهوه لهوێن بهرگری لهو دۆزهی کورد بکهن ،بهرگری له هاواڵتیانی کوردستان و ماف و کهرامهت و ئازادیهکانیان بکهن ،به مافی ههوڵدان بۆ جیابوونهوهش له عێراق .ئهندام پهرلهمانهکانی سکۆتلهندا و ئایرلهندای باکوور که له پهرلهمانی بهریتانیان له لهندهن ناڵێن کێشهی ئهوان چارهسهر
بووه؛ کهچی ئهندام پهرلهمانی کورد ههیه له بهغداد ئهو قسهیه دهکات .ئێمه چی بهو کهسانه بڵێین جگه لهوهی جارێکی دیکه پێشنیاری ئهوه بکهین کتێبهکهی فرانز فانۆن بخوێننهوه .مایهی تێڕامانه ئهو ئهندام پهرلهمانانه که دهڵێن کێشهی کورد چارهسهر بووه له عێراقدا له کاتی ڕوداوهکانی تااڵنی و سوتاندنی ماڵه کوردهکانی خورماتوو نهیانوێرا سهردانی ئهو شارۆچکهیه بکهن ،بۆ نهیانوێرا؟ له ترسی حهشدی شهعبی و ڕهگهزپهرستانی عهرهب که سهرمهستی دهرکردن و ئاوارهکردنی هاواڵتیانی کوردی داماو بوون .ههتا ئێستاش دهوڵهتی عێراق ئاماده نییه جینۆسایدی کورد به فهرمی بناسێت و ئۆباڵه مێژووییهکهی ههڵگرێت ،هێزه عێراقیهکان ههموو ههوڵێکیان دا بابهتی جینۆساید له عێراقدا رهههندێکی نێودهوڵهتی وهرنهگرێت و تهنانهت سهرکردهکانی بهعس بههۆی کارهساتی ئهنفالهوه دادگایی نهکران ،بهڵکو بههۆی کوشتنی هاواڵتیانی گوندی دوجهیل دادگایی کران .ئهوهی کێ و چی هێزێک لهو پایتهختانه حوکم دهکهن بابهتێکی زۆر گرنگه ،به دڵنیاییهوه ئێستا له بهغداد و تاران و ئهنقهره و دیمهشق جۆرج واشنتۆن و ویڵسن و میتهران حوکم ناکهن .له ئهنقهره ئهردۆغانی لێیه که خهونه فاشیستیهکانی ئهردۆغان ،بێرنارد هینری لیڤی یان هێناوهته سهر ئهو باوهڕهی له کتێبه تازهکهیدا ‘ ئیمپراتۆریا و پێنج پاشاکه’ پێی بڵێ ‘ئهردۆغان مرۆڤخۆره’ ،له بهغداد میلیشیاکانی سهدر و حهشدی شهعبی که بکوژی ههزاران عومهری بێتاوان و سهدان گهنجی (ئیمۆ)ن (پێناچێت قهت کوشتاری ئهو ئیۆمایانهم بیر بچێتهوه که میلیشیاکانی سهدر بههۆی ستایڵی قژ و جل و بهرگیانهوه سهدانیان وهکو چۆلهکهی بێسهرپهنا ،کوشت) ،له دیمهشق ئهسهدی لێیه که میراتگری باوکیهتی بۆ پاکتاوی ڕهگهزی کوردهکان و له تارانیش به فهرمانی ئایهتواڵکان نهک خهڵکی نهیاری ئایدیۆلۆجی و جیهانبینی خۆیان، بهڵکو ئاخوندی شیعهی نهیاری خۆیان دهستدرێژی سێکسی کراوهته سهر و تاران ئهو پیاوانه حوکمی دهکهن که گهنجانی کورد به ئاشکرا و له شوێنه گشتیهکاندا به کرێنهکان ههڵدهواسن .کهواته له بنهڕهتهوه پرسیارهکه ئهوه نییه ئێمه دهمانهوێت چۆن لهگهڵ ئهواندا بژین ،بهڵکو لهوه گرنگتر ئهوان که مهبهستم ناسیونالیزمی باالدهسته دهیهوێت چۆن فۆرمی دهوڵهت و لهناویشیدا پهیوهندی لهگهل ئهوانی دی دابڕێژێتهوه ،دهیانهوێت چۆن برینی مێژوویی ئێمه ساڕێژ بکهن ،چۆن سهیری ئێمه و کێشهکانمان دهکهن. قسهیهک بۆته باو ههندێک کهسی ئهماتۆر دهیکهن ئهویش ئهوهیه گوایه دهوڵهتی نهتهوه باوی نهماوەو بهسهرچووه .به راست وایه؟ ههتاکو ئێستاش دهوڵهتی نهتهوه بههێزترین ئهکتهری سیاسی سهر شانۆی نێودهوڵهتیه.
(پێناچێت قهت کوشتاری ئهو ئیۆمایانهم بیر بچێتهوه که میلیشیاکانی سهدر بههۆی ستایڵی قژ و جل و بهرگیانهوه سهدانیان وهکو چۆلهکهی بێسهرپهنا ،کوشت)
بۆ دهبێت هێنده له بهکارهێنانی چهمکی ناسیونالیزم سڵ بکرێتهوه له کاتێکدا بوارێکی گرنگی زانسته سیاسی و کۆمهاڵیهتیهکانه؟ پارێزگاریکردن له ئایدیای نهتهوه -دهوڵهت پهیوهندی به شۆفینیزمهوه نییه وهک زهرورهت، بهڵکو کهوتۆته سهر ئهو فۆرمهی نهتهوه-دهوڵهت که پێشنیار دهکرێت یاخود بهرگری لێدهکرێت. دهکرێت دهوڵهتێکی نهتهوهیی وهکو تورکیامان ههبێت و فاشیست بێت ،ههر وهک چۆن دهکرێت دهوڵهت نهتهوهیهکی وهکو فهڕهنساشمان ههبێت که بنهما فهلسهفی و یاساییهکهی مافی هاواڵتی یهکسان بێت .دهوڵهت نهتهوهش ناسیونالیزم دروستی دهکات .ناسیونالیزم فۆرمێکی سیاسی و ئایدیۆلۆجیه بۆ دروستکردنی خودی نهتهوه ،بهاڵم ناسیونالیزم یهکسان نییه به شۆفینیزم و فاشیزم و ئهو ههموو خراپیانهی تر وهک ههندێک کهس مهسرهفیان دهکهن .بۆیه کاتێک باسی ناسیونالیزمی کوردی دهکهین لهڕووی تیوریهوه ههڵهیه یهکسانی بکهین به ڕهگهزپهرستی؛ له بنهڕهتدا من پێم وایه یهکێک له خاڵه باشهکانی ناسیونالیزمی کوردی ئهوهیه که بزوتنهوهیهکی ڕهگهزپهرست نییه. لهسهر ههمان هێڵ ،ئهو ڕهوته سیاسیهش که له ئاستی میللیدا پێی دهڵێن کوردایهتی و له ئاستی سیاسیدا بریتیه له ناسیونالیزمی کوردی بێگومان ههزار کێشهی ههیه بهاڵم ڕهگهزپهرستی یهکێک نییه له کێشهکانی. ههوڵدان و خهباتی ئینسانی کورد بۆ بهدهستهێنانی مافهکانی ،مافی سیاسی ،ئیداری، کلتووری ،خهباتێکی دیموکراتیکه و خۆبهخۆ ههوڵه بۆ دیموکراتیزهکردنی ئهو دهوڵهتانهش. ئهو دهوڵهتانه نابنه دیموکرات ههتا ئهوکاتهی ئهو مافانه نهناسن به فهرمی ،لهوهش واوهتر ،کێشهی کورد پێوهر و تاقیکردنهوهیهکی مێژوویی و گرنگه بۆ ئهو دهوڵهتانه بۆ ئهوهی به شێوازی سهیرکردن و مامهڵهیان لهگهڵ ئهو کێشهیه ههم سروشتی دهوڵهتهکه و ههم بڕی دیموکراسیهکهیان بناسینهوه. ناسیونالیزم خۆبهخۆ مانای بهدکاری ناگهیهنێت، خهباتی کورد بۆ خۆبهڕێوهبهرێتی سیاسی و ئیداری و ههوڵی کورد بۆ پاراستنی خاک و کلتور و زمانی خۆی واته ناسیونالیزمی کوردی ،ئهوهی وا دهکات کورد له ڕۆژههاڵتی کوردستان و لهژێر چهپۆکی داگیرکاریی ناسیونالیزمی فارسیدا پهره به زمان و کلتوور و فهرههنگ و ژینگهی جوگرافی خۆی بدات ئایدیۆلۆژیای ناسیونالیزمی کوردیه؛ ئهوهی دهشیهوێت ههموو ئهو مافانه پێشێل بکات و به کرداریش ڕۆژانه پێشێلیان دهکات ناسیونالیزمی فارسیه ،ئهوهی له ڕۆژئاڤا دهگوزهرێت شێوازێکی تری خهباتی ناسیونالیزمی کوردیەو پێویست ناکات به وشه و دهستهواژهی قهبهو بێناوهرۆک ئهو راستیه نکوڵی لێبکرێت ،بێگومان ئهوهی ههدهپه ئینجا پهکهکهش دهیکات له باکور له قواڵییدا ههر ههوڵی ناسیونالیزمی کوردیه بۆ بهدهستهێنانی مافی بڕیاردانی ئینسانی ئێمه له چارهنووسی خۆی (ئهوهی
لهناو پهکهکه و ههدهپه و یهپهگه و پهیهژهدا کهسانی سهر به ڕهگهز و نهژادهکانی دیکهی تێدایه هیچ لهو ڕاستیه ناگۆڕێت که پرۆژهکه پرۆژهیهکی کوردیه) .بۆ دهبێت هێنده له بهکارهێنانی چهمکی ناسیونالیزم سڵ بکرێتهوه له کاتێکدا بوارێکی گرنگی زانسته سیاسی و کۆمهاڵیهتیهکانه؟ پرسیاری سهرهکی ههر ئهوه نییه ناسیونالیزم باشه یان خراپ ،دابهشکردنی چهمکهکان به باش و خراپ هیچ یارمهتیمان نادات له رووی زانستیهوه تێیبگهین .پرسیارهکه ئهوهیه ئێمه دهمانهوێت چی مۆدێلێکی ناسیونالیزم پێشنیار بکهین .ئێمه یان مۆدێلی ناسیونالیزممان لهبهردهمدایه به ههردوو فۆرمهکهی (ئهوهی ڕهگهز دهکاته بنهما و ئهوهی هاواڵتیبوون دهکاته بنهما) ،یاخود مۆدێلی ئیمپراتۆریا ،یاخود گهرانهوه بۆ یهکهیهکی بچوکتر له ناسیونالیزم که خێڵه .مهعلومه نامانهوێت خێڵهکی بین ،توانای ئیمپراتۆریاشمان نییه .ئهوهی دهمێنێتهوه به زهرورهت ناسیونالیزمه ،کهواته ناسیونالیزم بارودۆخێکی مێژووییه خۆالدان لێی خۆالدانه له راستیهکی بابهتی که مرۆڤی هۆشمهند ئهگهر بیهوێت کێشهیهکی وهک کێشهی کورد به جدی وهربگرێت ناتوانێت خۆی لێ البدات ،بهاڵم ناسیونالیزمێکی نهرم و شارستانی و دیموکرات ههم بۆ مرۆڤایهتی له ئێستادا باشتره و ههم کێشهی کورد وهک کێشهیهکی ڕهواو سهنگین زیاتر دهخاته سهر شانۆ. ئینجا بهڕاست باوی دهوڵهتی نهتهوهیی نهماوه؟ ئوستورالیا که واڵتێکی دیموکراته بههرۆز بوچانی به چی پێوهرێک زیندانی کرد ئهو ههموو ماوه زۆره؟ ئهگهر بههرۆز سنوورهکانی ئوستورالیای نهبهزاندبووایه حکومهتی ئوستورالی دهیتووانی بۆ نمونه له ئهندهنوسیا زیندانی بکات؟ هیچ دهوڵهتێک دهتوانێت ئێستا گوندێکی بهریتانیا داگیر بکات؟ بۆچی که دهچیته ناو خاکی سویدهوه داوای پاسپۆرتت لێدهکهن؟ ئایا بهراست مۆدێلی دهوڵهت نهتهوه تهواو بووه؟ کێشهی کورد یهک کێشهیه که له بنهڕهتدا کێشهی ناسنامهیه و له فۆرمی ملمالنێ لهسهر خاک و بهڕێوهبردن و هێز و سامان و پارێزگاریکردن له زمان و کلتور خۆی دهردهخات .له کۆتاییهکانی تهمهنی ئیمپراتۆریای عوسمانی و پاشان ههڵوهشانهوهی، میلهتانی ئهم ناوچهیه کهوتنه خۆیان بۆ دروستکردنی نهتهوه-دهوڵهت ،کوردهکانیش هاوتهریب به ههوڵی ئهو میلهتانه (نهک له دوای ههمووان وهکو عادل عهبدولمههدی به ههندێک کوردی گوتبوو ) .ههوڵی خۆیان بۆ دروستکردنی دهوڵهت خسته گهڕ دواجار بههۆی ملمالنێ و ناهاوسهنگی هێزو بهرژهوهندیهکانی ئیمپریالیزم کورد کهوته ژێر دهست و پێوه. که کێشهی کورد یهک کێشهیه ،مانای ئهوه نییه ڕێگهچارهی ئهو کێشهیهش ههر یهک ڕێگهچارهیه. ئێستا کورد دهرگیره لهگهڵ چوار فۆرمی ناسیونالیزمی سهردهست له ناوچهکه؛ ئهوهش خۆبهخۆ وهک عهباس وهلی دهڵێت چوار فۆرمی جیاوازی له ناسیونالیزمی کوردی خولقاندووه .ناسیونالیزمی کوردی بهپێی سروشتی ئهو دهوڵهتهی داگیری کردووەو بهپێی سروشتی ناسیونالیزمی نهتهوهی سهردهستی ئهو واڵتانه شێوازی کار و میتۆدی ملمالنێی خۆی داڕشتووه. بۆ خهبات و تێکۆشان لهپێناو بهدهستهێنانی مافهکانیاندا ،ههر پارچهیهی کوردستان ئهو فۆرمه ههڵدهبژێرێت که لهگهڵ سروشتی خهڵکهکەو ههلومهرجی خودی و بابهتی خۆیدا دهگونجێت .بۆیه واقیعی نییه چی کردارو کارێک له پارچهیهک دهکرێت ههمان کردار له پارچهکانی دیکه چاوهڕێ بکهین. بهرگریکردن له کێشهی کورد له ههر پارچهیهکی کوردستان بۆ ئێمه قواڵییهکی ئهخالقی و ئینسانی ههیه ،بۆیه ڕهوا نییه پشتگیریکردن (بۆ نمونه له ڕۆژئاوا) به ناو پرۆسهیهکی ئاڵۆز و ناخۆشی جهڵدی زاتی خۆماندا له (باشوور بۆ نمونه) ببهین .بهرگری له ڕۆژئاوا بکه ،له ڕۆژههاڵت و باکووری بکەو هیچ پێویست بهوه ناکات ژن و پیاوان و ئهزموونی تاڵ و تفتی خۆمان (باشوور) سووک و ناچیزه بکهیت لهکاتێکدا که هێشتا کهسوکاری شههیدهکانی دهستی داعش و حهشدی شهعبی چاوانیان وشک نهبۆتهوه.
�� ن�� س � � � � ێ� ێ پ ت
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
17
سەبارەت بە بوونی کوردیی
دژ بە دیدی نادیالێکتیک-بوونی بوونی کوردیی هاوار بەرزنجی
کەواتە ،پێویستمان بە ڕۆشنبیرانێکە بتوانن بە چاوێکى ئەبستراکت ئاشنامان بکەین بە فاکتى هەندێ لە مەترسییە نادیارەکان بااڵ و ئاستى نزمدا ،لەنێوان دەستەبژێر و جەماوەردا دانامەزرێت ،بەڵکو لەسەر ئەوە دادەمەزرێت کە مرۆڤ لە واڵتەکەى خۆیدا هەست بە هەموو فۆڕمەکانى کولتوور بکات، بەو پێیەى کە هەر یەکێک لەم فۆڕمانە ناتوانێت تاکە دامەزرێنەر و پێکهێنەرى واڵتەکەى بێت. * لەبەرئەوە ،چۆن دەتوانیت (الیەنیکەم لە فەرەنسا) تەفسیرى دووبارە پێناسەکردنەوەى “بەها هاوبەشەکان”، شوناس یان کولتوورى نەتەوەیى بکەیت کە ڕۆشنبیرەکان هیواى پێدەخوازن؟ مەسەلەکە پەیوەست نییە بەفەرەنساوە :لە هەموو جیهاندا ،ئەو بەهایانەى کە “کۆمەڵەکانى ئینتیما” پاراستوویانن و ئاگادارییان لێکردوون بوونەتە شتێک لە بەردەستى ئەو تۆڕانەدا کە پێکهاتەیەکى الواز و دەستکردیان هەیە ،پەیوەندیى ڕۆژانەى بە تاکە پێک- پەیوەستەکان یان ناپەیوەستەکانەوە هەیە. ئەوە تێڕامانێکى سروشتیییە بۆ کارکردن لەسەر گەڕانەوەى ئوبێکتى لەدەستچوو، بە ئومێدى دووبارە خوڵقاندنەوەى – ئیرادییانەى -هزر و بەهاى ئەوتۆ کە پێشتر وەک هزر و بەهاى “سروشتى” لێیان دەڕوانرا .لە حاڵەتى جڤاتەکاندا ،ئومێد وەهمییە ،بۆ ئەوە هەیە “بەها هاوبەشەکان” ڕۆڵى کۆمەاڵیەتییانەى خۆیان بگێڕن ،کە بەندن لەسەر ئەو بنەمایەى وا دەڵێت ئەمە بابەتى هەڵبژاردن (ئیختیار) نییە ،پاشان وەها دەردەکەوێت کە هەر بە سروشت خۆى نا-ئاگایانەیە .لەو کاتەوەى »چەند باشە بەها هاوبەشەکان بەش بکەین« ڕاگەیەنراوە ،بە بێ ئاگا جەخت لەسەر لەدەستدانى خاسیەتى هاوبەشى کۆمەڵ دەکرێتەوە. * “هێشتایش بەڵێنەکانى مۆدێرنە رێکخەرە” ،ئاوەهات نووسیوە .بۆ ئێمە چۆن دەکرێت ئەم بەڵێنە گەورەیە دابمەزرێنین کە لە پرۆژەى وەهمیى کۆمەڵگەى پێرفێکتەوە دێت؟ پێموایە ئایدیاى کۆمەڵگەى پێرفێکت(واتە کۆمەڵگەیەک کە پێویستى بە چاکسازییەکان نەبێت) ،ئایدیایەکى وەهمییە. بۆ ڕزگاربوون لە هەموو نەهامەتییەکانى مرۆڤ ،دەبێت مامەڵەى لەگەڵ ئایدیایەکدا بکەین کە بەندە لەسەر یەک هۆکارى دیاریکراو (وەکو نەبوونى یەکسانى لەنێوان چینە کۆمەاڵیەتییەکان یان نەژادەکاندا). لە بەرامبەردا ،ئەوەى نا-وەهمییە وا لە ئیمکانییەتى گۆڕینى جیهان و ڕەوشى ژیانى خەڵکیدا ،خەبات دژ بە نەبوونى ئاساییش ،کۆیالیەتى ،ستەم ،تووندوتیژى، ئازار ،زەلیلکردن ،سووکایەتیپێکردن... بەاڵم ،بۆ ئەوەى بتوانین چاکسازى و خەبات بکەین پێویستمان بە تێگەیشتنى باشترە لە قووڵیى ڕیشەکانى ئەم خراپەیە و ئامرازەکانى بەرهەمهێنان .دۆزینەوەى ئەم ڕیشانە ،ناونانیان و پیشاندانیان- ،بەالى منەوە -بەس نین بۆ کردنى جیهان بە جیهانێکى قبوڵکراو لەالیەن مرۆڤەوە ،بەڵکو هەلێکە بۆ قبوڵکردنى زیاترى جیهان بە بێ ئەوەى ئەوپەڕى بە الوازى پیشان بدرێت. Catherine Portevin، Entretien avec Zygmunt Bauman، Telerama، 02/02/2008.
سەرچاوە:
http://www.alittihad.ae/details. php?id=5037&y=2017&article=full
دەسپێک ١
پرسی سەرەکیی ئەم تێکستە ،وەستانە لەسەر کۆمەڵێک چەمکی نێو دونیای فەلسەفە و ،لەوێشەوە ،پەلکێشانیانە بۆ خوێندنەوەی بوونی کوردیی .لێرەوە دەیەوێت هیگڵ بهێنیتە نێو دونیای شەرق و ،بوونی کوردی پێ بخوێنێتەوە .تێکستەکە دەیەوێت بوونێکی دیالێکتیکییانە بە بوونی کوردیی ببەخشێت ،وە دژ بەو دیدە بووەستێتەوە کە بوونی کوردی پێ نادیالێکتیکییە! لەوێشەوە ،پەلدەهاوێژێت بۆ پەیوەندی نێوان کورد و شۆڕش ،کورد و شاخ .شاخ وەکو پەیوەندی ڤێرتیکاڵ .کورد- بوون ،پێش سیاسەتکردن ،بینیی کورد ،وەکو کێشەیەکی فەلسەفیی .کورد وەکو بوونێک کە قەدەری هەبوونی بەرکەوتووە ،هاوشێوەی مۆنادێکی الیبنیتسیی ،دازاینێکی فڕێدراوی ناو مەملەکەتی شەرق .ڕۆح و خودایەک بۆ ئەم دازاینە. دەکرێت تێکستەکە وەکو چەند فراگمێنتێک چاوی لێ بکرێت ،هاوشێوەی چەند مۆنادێکی سەربەخۆ لە ڕۆڵی بەشدا ،کە لە ئاستی گشتدا، وەزیفەیەکی تریان لەسەر شانە .تێکستەکە لە سەروبەندی ئەم دۆخانەی دواییدا فۆرمەلە بووە کە بەسەر کورد و شەرق و جیهاندا تێدەرپەڕێت. کە ڕەنگە ئەمە یەکەمین ئەزموونی من بێت لەو بارەیەوە .تۆوێک لەنێو مندایە و لە سەروبەندی چەکەرەکردندایە .تۆوێک هاوشێوەی مۆنادێکی مەملەکەتی خودای ناو مۆنادۆلۆژیا .ئایا ئەم مۆنادە پەلدەکێشێت بۆ تاکی ئاکاریی کانتیی و ،لەوێوە بۆ تاکی نێو نەتەوەی فیختە و هیگڵ؟ جارێ خۆیشم نازانم و ،دەبێت چاوەڕوانی ئەو کوونەپەپووە بم کە لە کۆتایی و تاریکایی شەودا دەدات لە شەققەی باڵ. من هەمیشە لە باسکردن و نوسین لەسەر مەسەلەی کوردبوون خۆمم پاراستووە و بە دەگمەن نەبێت ،قسەم لەبارەوە نەکردووە .ئەمە جگەلەوەی کە ئەگەر قسەیەکیش هەبووبێت ،الی دۆست و هاوڕێکانم بووە و ،زیاتر گفتوگۆیەکی “ژێرلێویی” و مەحرەمانە بووە .سەرباری ئەوەی کە من زۆرجار خۆم لە وەستان لە پەراوێزەکاندا بەدوور گرتووە و ،لەو ناوچانەدا خۆم قەتیس ناکەم .لێرەدا ئەوەیم مەبەستە ،بە چڕتڕ، کورتتر دای دەڕێژمەوە .پرۆژەی وەستان لەسەر مەسەلەیەکی وەکو کوردبوون پرۆژەی داهاتووی ژیانی منە ،پڕۆژەیەک دوور ،بەاڵم حەتمیی؛ چونکە ئەوەی ئێستا بۆمن گرنگە مەسەلەی تری فەلسەفیی و زانستیین کە کاتی خۆمم بۆ تەرخان کردوون.
دیالێکتیک و بوونی کوردیی ٢
گرنگترین کاڵوڕۆژنەیەک کە بمەوێت لەڕێیەوە بڕۆمە ناو باسەکەوە .دیالێکتیکە .وە من لێرەوە، دەست دەکەم بەو گەشتەی کە بڕیارە بوونی کوردی پێ بخوێنمەوە .گرنگترین خاڵێک کە دەبێت لەڕێیەوە دەست پێ بکەین ،ئەوەیە کە بزانین “کۆیلەی هیگڵیی کۆیلەیەکی نێگەتیڤ نییە!” .هەرکەس سەروکاری لەگەڵ فەلسەفەی هیگڵدا هەبووبێت ،دەزانێت کە کۆیلەی هیگڵیی، دوو خەسڵەتی زۆر گرنگی تێدایە: .١پاسیڤ نییە .٢نێگەتیڤ نییە ،بەو مانایەی کۆیلەبوون “عەیب و عار” بێت. سەیید- و کۆیلە-بوون()Knecht بوون( )Herrبۆ هیگڵ ،زیاتر دوو چەمکی دیالێکتیکیین تا دوو مرۆڤ .بیرمان نەچێت، ئێمە لە فینۆمینۆلۆژیادا زیاتر لە هەرێمی ئاگاییداین و هێشتا پێمان نەناوەتە نێو مێژووەوە.
کێشەی کورد ،خودی خۆیەتی ،مۆنادی کوردیی پێویستی بە دەستکاریی هەیە. کێشەکە لەنێو مۆنادەکەدایە ،نەک شوێنێکی تر مامەڵەی لەگەڵدا بکەین .وە لە بەرامبەریشدا، نەیویستووە کۆیلەی هیچ سەردارێک بێت .بەاڵم ئایا نەویستنی دۆخی کۆیلەبوون مانای وایە ئەو بوونە ئیتر بوونێکی کۆیلە ئاسا نییە؟! بۆ مەگەر هیچ کۆیلەیەک بە ویستی خۆی کۆیالیەتیی و ژێردەستەیی هەڵدەبژێرت؟!
٤
بەاڵم ڕەنگە مێژوو شتێکی ترمان پێ بڵێت لە چاوی ئەوانی ترەوە .بیرمان نەچێت ،بۆ یەکەمینجار لەڕێی هیگڵەوە ،بوونی ئەوانی تر( )the othersجێگای بایەخ پێدان دەبێت .ڕەنگە ئێمە لە چاوی ئەوانی ترەوە، مامەڵەیەکی کۆیلە ئاسامان لەگەڵدا کرابێت. بوونێک کە لە ساتێک لە ساتەکانی مێژوو، ئازادییەکەی بەزۆر لێوەرگیراوە و کراوە بە کۆیلە ،بۆیە دەبێت کارێک بکات ،ئەم ئازادییە سروشتییە زەوتکراوە بەدەست بهێنێتەوە. خاڵی چوونە نێو دیالێکتیک ،لێرەوەیەوە، کۆیلەیەک کە دەیەوێت ئازادی زەوتکراوی خۆی بەدەست بهێنێتەوە بەبێ ئەوەی بیەوێت بوونی ئەوانی تر بسڕێتەوە. ئەلێکساندر کۆژێڤ ،لە شەرحی کۆیلە و سەرداری هیگڵدا ،باس لەو ئومێدە دەکات کە هیگڵ لەسەر کۆیلەی هەڵدەچنێت .کۆیلە دەرگیری پلەیەکی لەگەڵ ئۆبژەدا هەیە و، تێکشێنەری سفت و سەختییەکانی سروشتە. کۆیلەی هیگڵیی ،بە کۆیلەیی لە دایک نابێت، ساتێکی نێو مێژووی ئاگاییە کە کردوویەتی بە کۆیلە .ئەو کۆیلەیەکی موتڵەق نییە و ،لە ناخی هەر کۆیلەیەکی هیگڵییدا ،سەردارێک خەوتووە.
٥
لەپێناو مۆنادێکی کوردیی .دیالێکتیکێک ئەم مۆنادە هەڵکشێنێت بەرەو لوتکە .بەرەو ئەو بوونەی ببات ،کە دەبێت هەبێت .هەرکاتێک مۆنادی کوردیی ،ڕێی کەوتە نێو گۆڕەپانی نەفییەوە ،ئەوکات باس کردن لە تاکی ئەخالقیی و بوونی نەتەوەیی دێتە ئاراوە.
بانگەشەی ئەوەی کە کورد بوونێکی دەرە سیستەمیانەی هەیە ،هێندەی کێشەکە گەورەتر دەکات ،چارەسەر نییە .دەبێت لەناو مێژوودا، ساتێکی مێژوویی هەبێت کە بتوانێت کورد بخاتە نێو سیستەمەوە ،بانگەشەی دەرە- سیستەم-بوون دادی بوونی کوردیی نادات!
لەبارەی شۆڕش و جەنگەوە ٦
دەبێت شۆڕش بە ئاکچواڵبوونی ئەوە بێت کە عەقڵ ئایدیاڵی بۆ کردووە ،شۆڕشیش بەپۆتێنشاڵیتە ئازادیی لە خۆیدا هەڵبگرتێت. ئازادیی و شۆڕش دووانەیەکی لێکدانەبڕاون، عەقڵیش حاکمی هەردووکیان .خاڵێک کە لە بەهاری شەرقییدا بوونی نییە ،نەبوونی ڕۆحێکی نەفییکەرە پۆتێنشاڵی ئازادیی لەخۆیدا هەڵگرتبێت .ئەوەی لێرەدا غائیبە، نەبوونی دیالێکتیکە ،دیالێکتیک بەو مانایەی ئەوانەی دواتر کە دێن ،دەوڵەمەندبن بە هەموو هەنگاوەکانی پێشوو .ئەو ڕۆحەی لێرەدا خۆی مانیفێست دەکات ،خەمی ئازادیی نییە .شکۆی شەرقیی ،شکۆی عەقڵ و لۆجیک نییە ،شکۆی ڕۆحێکی سەرگەردانە ،بە تەمەنی خۆی ،ڕۆژێک ڕێی نەکەوتووە ناو نیشتمانی ئازادییەوە. ڕۆژهەاڵت ڕۆحێکی نییە بەسەر پشتی ئەسپەوە بێت و ،مژدەی هاتنی دونیایەکی نوێی پێ بدات .رۆحی شەرقیی ،ڕۆحێکە خەفەکراو ،ڕۆحێکە توانای بەرزکردنەوەی هیچ شتێکی نییە ،ناتوانێت هیچ شتێک لە خۆیدا هەڵبگرێت .ئایینەکانی ڕۆژهەاڵت ،ڕۆحیان لە خۆیاندا حەپس کردووە و ناهێڵن پێ بێنێتە نێو مەیدانی فەلسەفەوە .دەبێت ڕۆح تەراتێن بکات. دەبێت هیگڵ بۆ شەرق بهێنینەوە .ئەو دەبێت لێرە و لە ئێستادا بێت.
٧
هەموو ئەمانە تێدەپەڕن .شەو هەرچەند تاریک بێت ،ڕۆژێک هەر لە ڕۆژاڤاوە هەڵدێت .ئەمانە دۆخی ڕاگوزرەن .گرنگ ئاکتی دوای ئەمەیە. الیەنی باشی ئەم دۆخە ئەوەیە ،کە شڵەژێنەری ڕۆحی کوردییە ،جەنگ وەکو داینەمۆ و سێنتێز ،یەکخەری ئاه و ناڵەی بوونێکە ،بە نێوی کورد .ڕۆحی تاکی نەتەوەکان لەڕێی جەنگەوە بێدار دەبێتەوە .ڕەنگە لە مێژوودا، هیچ کاتێک تاکی کوردیی ،بەئەندازەی ئەمجارە، ئاوا یەک هەڵوێست و یەک ئاگا نەبووە بەرامبەر تاکی پارچەکانی تر.
هەڵنەگرتبێت ،خەمێکی قووڵی نەتەوەیی تێدا نەبێت ،ئەوانەشی هەبێت ،نایکات و نایگەیەنێت بە هیچ .دەبێت کوردبوون لە دۆخی بەزەیی- پێدا-هاتنەوەدا بهێنرێتە دەرەوە و ،بیهێنرێتە ژێر ڕکێفی بیرکردنەوەیەکی عەقاڵنییەوە. بەزەیی پێدا هاتنەوە ،دادی سەیروورەی کوردیی نادات .نەتەوە لەسەر بنەمای سۆزداریی دروست نابێت ،سۆز و گرێبەستی سۆزداریی ئاکتی دووەمە؛ پێشمەرج نییە ،دەرەنجامە .دەبێت گریانەکان ڕابگیرێن ،فرمێسکەکان بخورێنەوە. لەباتی گریان ،بیرکردنەوە ،لەباتی فرمێسک ڕشتن ،ئاکتی عەقاڵنیی.
پەیوەندی کورد و چیا ٩
ڕامیار مەحمود لە کۆپلە شیعرێکی نوێیدا، بە ناوی “شەڕڤان”ەوە دەنووسێت:
دەریا تەختە
باشتر هەر نەمان بوو شاخەکان فێریان کردین بە شاقوڵی بژین ئەمە وای کرد ماوەیەکی زۆر ئاگاداری داگیرکردنی ئاسۆیی زەوی نەبین... ئەم شیعرە بۆمن زۆر گرنگە بۆ لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی نێوان شاخ و بوونی کورد. دیالێکتیکی شاخ و کورد ،شایەن بەوەیە لێکۆڵینەوەی گرنگی لەسەر بکرێت .ڕەنگە هۆکاری ئەوەی کورد زۆرجار دەرە-دیالێکتیک بووە ،هەر ئەم شاقووڵیی-بوونەی بووبێت. لە کاتێکدا دیالێکتیک زیاتر پێویستی بە پەیوەندیی ئاسۆییانە هەیە و ،دەبێت ڕووداوەکان لەنێو هێڵێکی ئاسۆییدا ڕوو بدەن. هیگڵیی ئاوفهێبوونگی()Aufhebung پێ ئاکتە پێکەوە ،سێ ئاکتی یەک لەدوای یەک(نەفیکردن ،پاراستن ،بەرزکردنەوە). نەفیکردن و پاراستن دوو ئاکتی ئاسۆیی دیالێکتیکیین ،ئاکتی سێیەم دەبێت بە بەرزکردنەوە کە تەنها ئەمیان شاقووڵییە و، بەبێ ئەو دووانەی پێشتر بەرزکردنەوە هیچ مانایەکی نامێنێت. واز لە شاخەکان بهێنن ،شاخەکان بۆ دۆخی سەرەتایی مرۆڤەکان ،شاخەکان هیچیان بۆ ئێمە پێ ناکرێت ،ئەگەر نەبن بە مەیدانی تەجەلالی ڕۆحی کوردیی .دەبێت سروشت بفەلسەفێنرێت، عەقڵ سروشت بەڕێوە ببات؛ سروشتی سفت و سەخت ،هیچ شتێکی بۆ بوونی کوردیی پێ ناکرێت.
٨
کێشەی کورد ،خودی خۆیەتی ،مۆنادی کوردیی پێویستی بە دەستکاریی هەیە .کێشەکە لەنێو مۆنادەکەدایە ،نەک شوێنێکی تر .ئەگەر مۆنادەکە وەکو پۆتێنشاڵی ئەوەی کە دواتر دێت و دەبێت بە ئاکچواڵ ،تۆوی ئازادیی هەڵگرتبێت، دیالێکتیکی جوزء و کول ببێت بە وەحدەتێکی ئاکاریی بوونی نەتەوەیی ،ئیتر کارتێکەریی دەرەکیی ڕۆڵی نابێت .ئەوانی تر ،جوگرافیا و، دۆخی ئابووریی ،هۆکاری دووەمن ،الوەکیین. ئەگەر بوونێک ،لە جەوهەرییدا ،ئازادیی
لەبری کۆتایی
٣
ئەگەر بوونی کورد لە سەیروورە و مەنزوومە دیالێکتیکییەکەدا جێی نەبێتەوە ،کەواتە دەرە دیالێکتیکە .واتە هیگڵ لێرەدا شتێکی ئەوتۆ یارمەتییمان نادات .بەاڵم پرسیارەکە ئەوەیە، داخۆ وایە؟ هەر بەراستی دیالێکتیکی هیگڵیی هیچ شتێکی بۆ کورد پێ نییە؟ تۆ بڵێیت شتێک لە بوونی کوردییدا نەبێت ،کە بتوانرێت وەکو تێز وەربگیرێت و ،پاشان ئەنتی تێزی بۆ دروست ببێت؟! بەڕای من خاڵی گرنگ و جەوهەریی پەلکێشانی بوونی کوردە بۆ نێو دیالێکتیک .هەرکە بوونی کورد ،بوو بە بوونێکی دیالێکتیکیی ،ئیتر دەرگیربوون لەگەڵیدا ئاسان دەبێت .بەاڵم کێشەکە هەر ئەمە نییە ،کورد بوونێکی سەییدانەی نەبووە ،هەتا دیالێکتیکییانە
١٠
دەکرێت ڕۆحی یارسانەکان ،بکرێتە دەسکەالیەکی تری ئەو گایستە هیگڵییەی کە قەرارە کوردی پێ بخوێنرێتەوە .ئەگەر هیگڵ ڕەخنەی ڕۆحی شەرقی دەکات ،چونکە هیچ تەکامول و بەرەو پێشچوونێکی تێدا نییە ،مانای ئەوەیە ،هیگڵ ئاگاداری ئەو ڕۆحە نییە کە الی یارسانەکە و ،لە کۆتاییدا دەگات بە دوا قۆناغی تەواکۆیی خۆی.
“کۆماری مەهاباد ،وەکو دەرکەوتەی ڕۆحی کورد لە مێژوودا ،پێشەواش وەکو ترۆپکی ئەم رۆحە!”
�� ن�� س � � � ێ� �ێ پ ت
16
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
ڕۆشنبیران و مۆدێرنە گفتوگۆ لەگەڵ زیگمۆند باومەن وەلید عومەر
چواردەورمان وەک چیرۆکێکى گەورە ئەدەبى گێڕانەوە ،کۆمەڵێک ژانرى بەرفراوان دەگرێتەوەو لە هەندێک ژانرى زارەکییەوە وەردەچەرخێت بۆ سەر هەندێک ژانرى نوسراو .پرسیارى ئەم نوسینە کورتە ئەوەیە ئەمڕۆ پاش گەشەى تەکنیک و نیشتەجێبوونى مرۆڤەکان لەنێو فەزاى مەجازییدا ،گێڕانەوە چیى لێدێت؟ یان باشترە بڵێین ،شتێکى ئەوتۆ سەرنجڕاکێش دەمێنێتەوە بیگێڕینەوە؟ لەپاش گەشەى تەکنۆلۆژیا ،مرۆف ڕۆژانە زۆرترین شت دەبینێت و دەبیستێت و بە مانایەک لە ماناکانیش «دەخوێنێتەوە» .ئەویش لە فۆرمى کۆمەڵێک ژانرى تاڕادەیەک نوێدا کە بریتیین لە پۆست(ستاتووسى کورت و درێژ) ،ڤیدیۆ ،کۆمێنت ،چات ،وێنە و هتد .لەنێو ئەنتەرنێت و فەزاى مەجازییدا ،بەردەوام بەر فاڵنە حەکایەت و ڕووداو و نوکتە و هەواڵ دەکەوین .لە کۆمێنتەکانیشدا وتنەوە ،پشتڕاستکردنەوە ،بەدرۆخستنەوە ،وەرگرتن و ئیقتیباس ،گێڕانەوە ،هتد هەیە .تادێتیش هەمووشت بەرەو بەقۆشمەییکردن دەبرێت و ڕەهەندى هەموو ئەو شتانەمان پیشاندەدرێتەوە کە ئەگەرى پیشاندانەوە و گێڕانەوەیان تیایە .بۆنمونە ،نوکتە و قۆشمەیى ،هەموو ئەو دیوە کۆمیدى و تراژدییە لەخۆدەگرن کە دەشێت لە چیرۆکێک یان ڕۆمانێکدا بەرى بکەوین .وەکبڵێى لەڕووى ناوەڕۆکەوە ،خەریکە هەموو شتەکان لەو ماشێنە مەجازییەدا دەوترێن و دەوترێنەوە .وەکبڵێى ئەو چیرۆکەى دەمانەوێت بینوسین ،بەر لە نوسینەوە بەتاڵبووەتەوە؛ چونکە هەستدەکەیت لە ساتێک لە ساتەکانى ناو فەزاى مەجازییدا بینیوتە و خوێندووتەتەوە .ئەو ماشێنە گەورەى کە ناوى فەزاى مەجازییە ،بەردەوام پێویستى بەوەیە شتت پێ بگێڕێتەوە ،ئەوەشى دەیگێڕیتەوە پێویستى بە زیادکردن و ئیزافەیە ،ئەوەشى ئیزافەدەکرێت زۆرجار ڕةهەندێکى کۆمیدى وەردەگرێت و ئەم ڕەهەندە جۆرێک لە کەشفى هەر تیایە. ئەو شتەى بۆ یەکەمجار لە فەزاى مەجازییدا دەتخاتە پێکەنین ،هاوکات ئەگەرى هەیە شتێک لە ئەدەبیاتى داستانى و گێڕانەوەشدا بکوژێت .بۆیەشە چاوەڕوانیى خەڵک لە ڕۆمان و چیرۆکەکان کەمتربووەتەوە و هەستدەکەن ئەوەى دەیخوێننەوە بە پارچەکراوى لەوێ بیستوویانە .ئەم بیستنەش وەک گوێگرتن بووە بۆ حەکایەتێک .ئەوەش جار و دووجار نەبووە بەڵکو چەندین جار بەر گوێ و بەر چاویان کەوتووە .کەواتە ئەوەى بۆ ئەدەبیاتى گێڕانەوە دەمێنێتەوە پتر فۆرمە نەک ناوەڕۆک .ئەم حوکمە کەمێک قورسە ،بەاڵم شیاوى ئەوەشە بیرى لێ بکرێتەوە .لە فەزاى مەجازییدا زۆرترین وتراو و گێڕدراوە هەیە ،بۆیە سەر بە ناوەڕۆکە .بەاڵم ئەم وتراوانە عادەتەن فۆرمێکى ڕێک و داهێنەرانەیان نیە. ئەو پەڕەکەیان گێڕانەوەیەکى کورت و نوسراو و وێنەییە. فۆرمەکەیان بەرتەسک و خێرایە و لەسەر کورتبڕى وەستاوە .خێراییەکەى پەیوەندییەکى بەو میدیۆمەوە هەیە کە تێیدا لەدایکدەبێت و ئەویش بریتییە لە فەزاى مەجازى خۆى. میدیاى بینراو یان تەلەفزیۆنیش لەڕێگەى ڕیپۆرتاژو بەدواداچوون و هێنانى شایەتحاڵەکان بۆ دۆزى جیاجیا، زەفەر بە ئەدەبیاتى گێڕانەوە دەبات .ئەوەى لەم بەرنامانەدا دەوترێت وەک ناوەڕۆک خۆیان چیرۆکنو فۆرمێکیشیتان بۆ ئامادەکراوە کە بەرنامەکەیە و بەرنامەکەش لەڕێگەى مۆنتاژ و موزیک و بڕین و فالشباکو هتدەوە ڕێکدەخرێت .ئایا گەر بێتو چیرۆکنوسێک یان ڕۆماننوسێک یەکێک لەک چیرۆکانە ببات و بیکاتە ڕۆمانێک تا چەند سەرکەوتوودەبێت لەوەى خەڵک تاقەت و بڕستى خوێندنەوەى هەبێت؟ تەکنیکى نوسراو و تەکنیکى میدیایى کامیان دەتوانن خوێنەر-بەردەنگ بهێڵنەوە؟ ڕەنگە لێرەشەوە بێت کە باسى ئاڵنگاریى سینەما دەکرێت کە چۆن ڕۆمان تووشى کێشە دەکات. سینەما بەو فۆرم و تەکنیکەى خۆیەوە گرفت بۆ فۆرم و تەکنیکى ڕۆمان دەخولقێنێت .ئەوەى کامێرا دەیگێڕێتەوە چەندە پێشى ئەو شتە دەداتەوە کە تێکستێکى نوسراو دەیگێڕێتەوە؟ ئەمە جگە لەو ڕاستییەى کە لە فەزاى مەجازییدا جۆرێک لە گێڕەرەوەى گشتى درووستدەبێت کە هەروەکو گێڕانەوەى فۆلکلۆر خاوەنى نیە .کۆپىپەیستى هاوکات ،جێى «گواستنەوەى دەماودەم» دەگرێتەوە و لەبرى ئەوەى چاوەڕوان بیت کەچى شتەکان بە هاوکاتى دەگەن و دەگێڕدرێنەوە. ئەمڕۆ جاروبار ئەو دەقانەش دەبینین کە هەوڵدەدەن السایى فۆرمى مەجازی بکەنەوە ،بەاڵم ئاخۆ تا کوێ بڕدەکەن .بەگشتى داهاتووى گێڕانەوەى شتى نوێ بەرەو کوێ دەچێت؟ لە جیهانێکى وەک ئێستادا کە پەرتەوازە و پارچەپاچەیە ،گێڕانەوەى زاڵیش لە فەزاى مەجازییدا گێڕانەوەیەکى پارچەپارچەیە .ئاشکرایە ئەدەب نایەوێت شتێک وەک خۆى بگێڕێتەوە ،بەاڵم دونیاى مەجازییش شتەکان کتومت وەک خۆى ناگێڕێتەوە .هەماون لەوێ لەو گێڕەرەوە هەمووشتزانە دەچن کە «نازانن» خاوەنى ئاگاییەکى پارچەپارچەن بەاڵم ماشێنەکەش بە هەموو الیەکدا هەڵدەسوڕێت تاکو هەمووشت بگوترێتەوە.
سازدانى :کاترین بۆرتۆڤان وەرگێڕانى :هاوار محەمەد * ئەم کتێبەت بەر لە بیست ساڵ نووسیوە. پێتوایە دەیەى هەشتاکان بە ڕاستى سەردەمى “نوشستى ڕۆشنبیران” بوو؟ بەڵێ ،هەشتاکان کۆتایى سەردەمێک بوولە مێژووى ڕۆشنبیراندا .خەونێک خەریکبوو دەڕەوییەوە- :وەک فەیلەسوفانى سەردەمى ڕۆشنگەرى باسیان کردووە -خەونى ئەو کۆمەڵگە ئایدیاڵییەى کە بەختەوەرى مرۆڤایەتى دابین دەکات .کۆمەڵگەیەک کە عەقڵى مرۆیى وێناى دەکات و بەهۆى داهێنانو کارى خەڵکییەوە دێتە دى .ئەم ئایدیا کۆنینەى وا دەگەڕێتەوە بۆ دوو سەد ساڵ پێشتر ،لە کۆتایى سەدەى بیستەمدا، لەبەر دوو هۆکار کۆتایى هات؛ لە ئەنجامى داڕمانێکى نماییشیانەى ڕژێمى کۆمۆنیستى لەالیەک ،نەمانى هێز و بڕست لە ویالیەتە یەکگرتووەکاندا کە پرۆژەى ڕۆشبیران ڕوویان لێى بوو ،لەالیەکى تر .بە نەمان و ڕەوینەى ئەمانە ،ئەم خەونە بەدیکرا“ :میراتگریى کۆتایى یۆتۆپیاکان ،کۆتایى ئایدیۆلۆژییەکان .لە دواى ئەمەیشەوە ڕۆشنبیران دەستیان هەڵنەگرت لەوەى “یاسادانەر” بن ،واتە ئەو نەخشەڕێگایانە دابنێن کە دەگاتە کۆمەڵگەیەکى ئایدیاڵى .وا دەرکەوتن کە ناتوانن وێناى ئەم پرۆژەیە بکەن ،بەاڵم ئەم پرۆژەیە پێویستى بە دەردەسەرى زۆر هەیە. پرسیار لەبارەى ئەو ڕۆڵە نوێیەوە کرا کە دەشیا ڕۆشنبیرەکان ئەنجامى بدەن .لەو سەردەمەدا ،ئەو گریمانەیە گواسترایەوە کە هاوتاى خولیاى مۆدێرنى گۆڕانى جیهان بوو لەبەرامبەر تەفسیرکردنیدا ،واتە پێدانى مانایەکى نوێ بە جیهان”. * گرنگیى ئەم وەزیفەیە چییە ،وەزیفەى “ڕاڤەکار” (لێکدەرەوە)؟ ئایا تێگەیشتن لە جیهانى خۆمان ئەستەمترە لە تێگەیشتن لە جیهانى سەدەى هەژدە؟ یەکەم ،زۆرباش ئاگادارى ئەوەین کەهەمەجۆریى سەرسوڕهێنەرى شێوازەکانى ژیان، تەنیا لەمپەرێکى کاتیى نییە لە بەردەم یەکێتیدا، بەڵکو حەقیقەتێکى سەد لە سەدە .بە واتایەکى تر ،ژینگە کۆمەاڵیەتییەکەمان ،کە پێشتر ئاواتەخوازبووین هاوبەند و یەکگرتوو بێت ،بە شێوەیەکى گریمانەیى دەبێتە مۆزاییکى پارچەکان. هیچ بژاردەیەکى دیکەمان لەبەردەستدا نییە جگە لەم جیهانە فرە کولتوورە ،کە لە جیاوازییەکان پێکهاتووە :پاشان ،پێویستە فێربین لەگەڵ ئەم جیاوازییانەدا بژین .ئەمەیش هونەرێکە کە پێویستى بە ئاستێکى گفتوگۆ هەیە ،پێویستى بە وەرگێڕان هەیە لەنێوان کولتوورەکاندا ،لەبەرئەوە پێویستە ڕاڤەکەرەکان (لێکدەرەوەکان) ،چاوساغەکان، ڕێدۆزەکان هەبن .دووەم ،کەلێنى نێوان ڕەوشەکانى ژیان (بارودۆخى کۆمەاڵیەتى ،ڕەهەندەکانى گەشەسەندن ،تەحەدا نوێیەکان ،ئەو کێشانەى کە پێویستیان بە چارەسەر هەیە) و ئەوانەى بەڕێوەى دەبەن ،بەردەوام گەورەتر دەبێت .هەمیشە ،گومان زۆر لە سەرى خەڵکەوە نزیک بووە ...هەمیشەیش ترساندوونى .بەاڵم ،لەمڕۆدا ،وێنەکانى ترس باڵوبوونەتەوە ،پەرشبوونەتەوە ،بەشێوەیەکى خراپیش زانراون .ئەستەمە لە دەاللەتێکدا کۆیان بکەینەوە یان بگەڕێینەوە بۆ ڕیشەکانى ...ئەمە وا دەکات وێنەکانى ترسى هاوچەرخ بە ئەستەم نەرم بکرێنەوە ،یان بوەستێنرێن( .ئەم وێنانە) لە هەموو شوێنێک باڵوبوونەتەوە :وەزیفە ناجێگیرەکان، مەعریفەى کەموکورت ،ڕێساى بەردەوام گۆڕاوى گەمە ،الوازیى پەیوەندییەکانى نێوان خەڵکى، هێدى هێدى الوازبوونى دەستەبەریى کۆمەاڵیەتى، هەڕەشەى بۆنە ژەهراوییەکان یان خواردەمەنییە سەرەتانییەکان ،ئەگەرى ڕەتکردنەوەى ئابووریى بازاڕ ،بگرە ئەم بێ متمانەییە گەیشتۆتە ئاساییشى کەسییانەى هاوواڵتیانیش لەسەر شەقامەکان و لەنێو ماڵى خۆیشیدا .ئەم گومانە لە سەر
فەیلەسوفەکان خەڵکیان خستە ژێر وەسیەتەکانیانەوە، بەوەى ئەرک و پەیامى ڕۆشنکردنەوە و پەروەردەکردنیان بدەنە پاڵ خۆیان
ڕۆشنبیران وازیان لە گۆڕینى جیهان هێناوە ،لەگەڵ ئەوەیشدا لە ڕوانگەى زیگمۆند باومەنى فەیلەسوفەوە ،بۆ ئەوەى لەو مەترسییانە تێبگەین کە لەمڕۆدا هەڕەشەمان لێدەکەن ،ناتوانین دەستبەردارى ڕۆشنبیران بین. باومەن هێشتا بەو تەمەنە زۆرەیشەوە ئومێدى هەیە .تەمەنیک کە خەریکبوو لە دەستى بدات و تۆتالیتاریزمەکانى سەدەى بیستەم لێى بستێننەوە ،بۆیە بەرلەوەى ئەوە ڕووبدات دووجار لێیان هەڵهات ،جارێکیان لە پۆڵۆنیاى نیشتمانى دایک ،لە ساڵى 1939دا لە دەستى نازیزم؛ دووەمجار لە ساڵى 1968دا لە دەستى کۆمۆنیزم. وەک پرۆفیسۆرى فەلسەفەو سۆسیۆلۆژیا لە زانکۆى لیدز (بەریتانیا) لە ساڵى 1971ـەوە ،بەردەوام و بی پچڕان میراتى ئاڵۆزى سەردەمیى ڕۆشنگەریى خستۆتە بەر پرسوباس ،دانى بەو بەشە بەربەرییەدا ناوە کە لە شارستانێتیى ڕۆژئاواییدا هەیە .لەبرى بەرەوڕووبوونەوەیەک کە لەنێوان چاکە و خراپەدا ڕوودەدات ،باومەن بڕواى بە جۆرێک لە فەلسەفەى ڕاستەڕێکار هەیە کە ناتوانێت خۆى لە یاخیبوون لە ستەم و چاوساندنەوە ببوێرێت .جا وەختێک بە تێڕوانینى فەلسەفییەوە بە تەنگى دینامیەتە گەردوونییەکانى جیهانگیرییەوە هاتووە ،وەسفى مۆدێرنە “شل”ـەکەمانى کردووە کە کۆمەڵێک تاکەکەسى پەژموردەو تەنیا دروست دەکات .فیکرى باومەن تا ڕادەیەکى زۆر لە فەرەنسا نەناسراوە ،هەمیشەیش بەخراپى وەرگێڕدراوە .لە دوا پاییزدا ،وەرگێڕانى کتێبە گەورەکەى “نوشستى ڕۆشنبیران” باڵوبوویەوە ،کە لە ساڵى 1987دا و دوو ساڵ بەر لە ڕووخانى دیوارى بەرلین نووسیویەتى .لە ناوەڕۆکى ئەم کتێبەدا باومەن گۆڕانى قووڵى ڕۆڵى ڕۆشنبیرانى ڕوون کردۆتەوە.
هەریەکێک لەم وێنانەوە هێزى خۆى وەردەگرێت، قووڵ دەبێتەوە تاوەکو دۆخێکى فیکرى و هەستوسۆزى ئەوتۆ دروست بکات کە تەنیا زاراوەکانى زاراوەکانى “هەستنەکردن بە ئارامیى بەرباڵو” ،گوزارشتى لێدەکەن .زۆر بە کەمى متمانە بە خۆمان دەکەین ،چونکە نازانین نیگەرانییەکەمان لە کوێوە دێت ،نایشزانین چۆن مامەڵەى لەگەڵدا بکەین ...کەواتە ،پێویستمان بە ڕۆشنبیرانێکە بتوانن بە چاوێکى ئەبستراکت ئاشنامان بکەین بە فاکتى هەندێ لە مەترسییە نادیارەکان ،بەاڵم بۆ ئەوەیش پێویستمانن کە هۆشداریمان پێبدەن لەو هەڕەشە خەیاڵیانەى کە ئامانجى سیاسى یان بازرگانییان هەیە. * بۆچى هۆشداری؟ سروشتە “شلۆک”ـەکەى (سەردەمەکەمان)کار دەکات بۆ دووبارە سووڕاندنەوەى ترسەکەمان بە ئاسانى .ئەو پێویستییە زۆرەى کە خەڵکى بۆ کردنى “شتێک”ـى دیاریکراو بەرامبەر هۆکارەکانى ئەم نیگەرانییە “نادیارە” هەستى پێدەکەن ،بەشێوەیەکى ئاسایى دەشێت لە بابەتى نا-بەرپرسانەدا دەربارەى نەبوونى ئاساییش (هەستکردن بە نا-ئارامى) ،بقۆزرێتەوە و بەکاربهێنرێت .هیچ الدانێک هیچ چارەسەرێک بۆ نیگەرانى ناخاتە بەردەست ،پاشانیش شتێک لە یەدەگى “سەرمایەى ترس”ـى ئێستا کەم ناکاتەوە. لە بەرامبەردا ،کارەکانى کێبەرکێکەرەکان لەسەر دەسەاڵتو فرۆشیارانى بەرهەمەکانى “پەیوەست بە ئاساییش” وەدیى دێت .لەو کاتەوە تێدەگەین حکومەتەکان هەندێک بایەخ بە نەفیکردنەوەى سەرچاوەکانى ئەم گومانە دەدەن .بەالى پسپۆڕو “زاناکان”ـەوە ،هیچ کەرەستەیەکمان نییە بۆ لێکۆڵینەوەى لە دروستیى دیاگنۆس ،هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لەوەى باوەڕى پێبکەین (هەر بۆ نموونە وەکو سەرکردەکانمان ،کاتێک بۆیان شرۆڤەکردین کە سەدام حسێن چەکى کۆمەڵکوژى هەیە ،یان کاتێک پێماندەڵێن پەنابەرە سیاسییەکان و پەنابەرە ئابوورییەکان دەگەڕێنەوە بۆ واڵتانى خۆیان ،ئیدى بە یەکجار هەرچى غەممان هەیە دەڕەوێتەوە). * فەلسەفەى ڕۆشنگەرى دەسەاڵتى لەسەر مەعریفە دامەزراند نەک لەسەر مافى یەزدانى: لەژێر دەسەاڵتى عەقڵدا “ئەوەى بزانێت” ڕابەرایەتییش دەکات .ئایا پێتوایە پەیوەستیى نێوان دەسەاڵت و مەعریفە لەمڕۆدا بەسەرچووە؟ ئەو باوەڕە نوێیەى کە فەیلەسوفاندایانهێناوەو مژدەیان داوە ،بۆ ئەوە هەوڵدەدات
حیکمەتى زۆر بداتە دەسەاڵتداران ،هەوڵدەدات دەسەاڵتى زۆریش بدات بە حەکیمەکان .ڕێساى ڕۆڵى “یاسادانەر” کە فەیلەسوفەکان وەک بەڵگەنەویست بینیویانە ،لەسەر ئەم بڕوایە خۆى ڕاگرتووە .بە گوێرەى زاراوەکانى ڕۆشنگەرى بدوێین :بۆ دامەزراندنى کۆمەڵگەیەکى کامڵ، پێویستە ستەمکارێکى بەهێز هەبێت کە بتوانێت شێوازێکى بااڵى ژیان بسەپێنێت ،لەو جۆرە ژیانەى کە ئەو فەیلەسوفانەى وا ڕێیان نیشانداوە، بۆیان پێشنیار کردووە و ئەویش دەبێت پێیدا بڕوات .لەمڕۆدا ،دەڵێم “دەسەاڵتداران” بەشێکى زۆرى ئەو دەسەاڵتەیان لەدەستداوە کە لە سەردەمى زێڕینى دەوڵەت-نەتەوەدا لەدەستیاندا بوو .کەلێنى نێوان دەسەاڵت و سیاسەت هەتا بێ فراوانتر دەبێت :کاتێک دەسەاڵت ،لە ژینگەى جیهانیدا و لەودیو سنوورە نێودەوڵەتییەکان، دەبێتە هەڵم و بە ئاسماندا دەچێت ،دەبینین سیاسەت لە ژینگە لۆکاڵییەکاندا هەر هەیە ،لە دەسەاڵتى ڕاستەقینە بەسەر پەرەسەندنەکاندا کە لەخۆیشى تێپدەپەڕێت ،خۆى دادەماڵێت. سیاسییەکان بەوە پێوانەى سەرکەوتنى خۆیان ناکەن کە کۆمەڵگە بگەیەننە کەماڵ، بەڵکو بە بردنەوەى هەڵبژاردنەکانى داهاتوو سەرکەوتنى خۆیان دەپێون .ڕۆشنبیرانیش ڕوو لە دەسەاڵتداران ناکەن تا خەونەکانیان لە واقیعدا بۆ بەدیى بهێنن. * لە سەردەمى ڕۆشنگەرییەوە تاوەکو ئەمڕۆ، وا دەردەکەوێت ڕۆشنبیر زۆر تووشى تەنگوچەڵەمە بووە لە دیاریکردنى پێگەکەى الى “خەڵک”، جەماوەر ،کولتوورە میللیەکان .بۆچى؟ بە شێوەیەکى ڕوون یان شاراوە،ڕۆشنبیرانى نوێ لە ڕێگەى “ئەو پەیوەندییە تایبەتییەوە” کە لەگەڵ خەڵکدا کۆیان دەکاتەوە، پێناسەکراون .فەیلەسوفەکان خەڵکیان خستە ژێر وەسیەتەکانیانەوە ،بەوەى ئەرک و پەیامى ڕۆشنکردنەوە و پەروەردەکردنیان بدەنە پاڵ خۆیان ،بەبێ لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى جەهلو ئازارەکانیان ...جا بە ڕەزامەندیى خۆیان یان بێ ڕەزامەندى خۆیان .ئەم ویستە بە تەواوى بەشێکە لە “ئامادەکردنى دەوڵەت -نەتەوە” (دەرخستنى ئایدیاى “نیشتمان” ،گۆڕینى تێکەڵەى شوناسە لۆکاڵییەکان بۆ جەستەى نیشتمانى و هاوواڵتى)، ئەم ئامادەکارییە ،لەمڕۆدا ،الیەنیکەم لە ئەوروپا بە تەواوەتى وەدییهاتووە .کۆمەڵگەى هاوواڵتیان هێدى هێدى بۆتە کۆمەڵگەى بەکاربەران ،بەوەیش خەڵک (گەل)ـیان کردە کۆگاى کڕیارە شیمانەییەکانى
ئەو شمەک و خزمەتە ڕۆحى و کولتوورییانەى کە ڕۆشنبیران و هونەرمەندان دەیانخەنەڕوو .وەک چۆن داواکاریى میللى ئەوەندەیش بااڵ و تااڵنکارانە نەبووە کە ئاواتەخوازى بوون ،ئەوا الى داهێنەران و فرۆشیارانى کولتوورى نزم “جەماوەر” جێگاى خەڵکى گرتەوە. * ڕۆشنبیر بەشێک نییە لە جەماوەر؟ لە ڕاستیدا ،سەرەڕاى ئەوەیش ،زۆرێک لەڕۆشنبیران نیشانەى جودابوون ،بە تێپەڕین لە تخوبەکانى دەوڵەت-نەتەوەوە بۆ فەزاى مەجازیى جیهانى ،بەاڵم خەڵک ،کە هەمیشە لە ژینگەى خۆیدا ماوەتەوە ،فەرامۆش کراوە. ئەگەر ڕۆشنبیران پەیامێکیان هەبێت ،ئەوا پەیامێکە خواستیى جیهانیى هەیە نەک لۆکاڵى: ئەو ‘پەیوەندییە تایبەتە’ى لەگەڵ “خەڵکانى واڵتەکەى خۆی” –هاوواڵتیان-ـدا هەیبوو ،کە لە سەردەمى دامەزراندنى نەتەوەدا پەیدابوو، پچڕا .ڕۆشنبیرەکان کۆزمۆلیتانین ،لە چەندین کولتوورەوە هاتوون .بە پێچەوانەى ئەو دۆخەوە کە سۆسیۆلۆژیستێکى وەک پییەر بۆردیۆ لە کتێبى “جیاکارى”دا وەسفى دەکات ،دەبینین دۆخى کۆمەاڵیەتیى بااڵ لە ڕێگەى بژاردە کولتوورییە بژارکراوەکانەوە پێکنایەت ،بەڵکو لە ڕێگەى “قووتدانى هەر شتێکى کولتووری”یەوە ڕوودەدات. کولتوورى شەرعى لە دانانى سنوور لەنێوان ئاستى
پێموایە ئایدیاى کۆمەڵگەى پێرفێکت (واتە کۆمەڵگەیەک کە پێویستى بە چاکسازییەکان نەبێت)، ئایدیایەکى وەهمییە. بۆ ڕزگاربوون لە هەموو نەهامەتییەکانى مرۆڤ
�� ڵ���ە ڵ��گە
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )٤5سێشەممە ٢٠19/1٢/٣
15
رێبوار عارف ،شارەزاى پرسە کۆمەاڵیەتیەکان:
بەرزبوونەوەى رێژەى خۆکوشتن راچڵەکێنەرە زەمەن :ئایا هەواڵەکانى کوشتن و خۆکوشتن لە ئەوروپاش بەهەمانشێوەى کوردستان باڵودەکرێنەوە؟ رێبوار عارف :ئەمڕۆ ئێمە لە کۆمەڵگەى کوردستاندا رووبەڕووی دیاردەیەک بووینەتەوە کە ناوى خۆکوشتنەو رۆژ لەدواى رۆژ ئەم دیاردەیە لە زیادبووندایە ،بەهەموو ئەمانەشەوە دەزگاکانى راگەیاندن و پۆلیس خەریکى ژماردنى ئامارەکانن، میدیاکانیش بە دواى وروژاندن و خوێنەرەوەن، بۆ هیچیان پرسیارەکە ئەوەیە نیە کە ئەمە کارەساتێکى گەورەى فەرهەنگى و کۆمەاڵیەتى ژیانى ئێمەیە ،پێش 30ساڵ بەم جۆرە خۆکوشتن نەبوو ،سەردەمانێک غەریب بوو کەسێک دەستى بچێتە کوشتنی خۆى ،بەاڵم ئەمڕۆ رۆژانە هەواڵی کارەساتی خۆکوشتن دەبیستين .لە پەراوێزیشەوە شتێکیش هەیە کەخ ۆکوشتن کولتورى شەرمى بەدواى خۆیدا پەلکێشکردووەو خێزانەکان پێیان عەیبە بڵێن کەسێکمان خۆى کوشتووە، بیروڕایەکى ناشیرینی رایگشتى هەیە لەسەر ئەو بابەتەو سەرزەنشتى ئەو کەسانە دەکرێت و هەندێجار پەنجەی خەتا بۆ خێزانەکانیشیان درێژ دەکەن .بۆیە چ هەواڵی خۆکوشتن وچ نەریتگەلێکی پەیوەندیدار لە ئەوروپا زۆر جیاوازە! زەمەن :پێتوایە خۆکوشتن بووەتە دیاردە؟ رێبوار عارف :بەڵێ ئەمە دیاردەیەکى زۆر فراوانە ،هەموو حاڵەتەکان باسناکرێن و دەشاردرێنەوە ،ئەمەش ئەوەندەى دیکە کەسوکارى قوربانیەکە نیگەران و خەمبار دەکات چونکە لە کاردانەوەکانى خۆکوشتنەکە دەترسن و باسى ناکەن ،نایانەوێت قسەی لەسەر بکەن ،واتە پاش گیان لەدەستدانی ئەزیزەکەیان مەحکومن بە بێدەنگ بوون و شاردنەوەی ژانێک! زەمەن :ئێوە ئەزموونى ئەوروپاتان هەیە ئایا لەوێش کەیسەکان دەشاردرێنەوە؟ رێبوار عارف :ئەوروپا گەیشتووەتە قۆناغێک و ٦0بۆ ٧0ساڵ کار لەم بوارەدا دەکات ،لەبەرئەوە ناکرێت بەراوردى ئێرەو ئەوروپا بکرێت ،خەون و روئیاى من ئەوە نیە بڵێم دوو ساڵى تر لەم بوارەدا بە ئەوروپا دەگەینەوە ،ئەم باسە بەرکەوتى فەرهەنگى و پەروەردەیى و یاسایى هەیە ،من لە فینلەندا دەژیم لەم ماوەیەدا بە مەبەست کارم لەسەر ئەم پرسە کردووەو چەندین بابەت و توێژینەوەم خوێندنەوەتەوە ،لەوێ نەک رێکخراوێک بەڵکو زیاتر لە 20ئۆرگانى حکومى وناحکومى هەیە پرسى خۆکوشتن بەشێکە لە ئیشەکەیان ،دیاردەى خۆکوشتن لە کوردستان لە دواى راپەرینەوە زۆر بەرفراوان بووە ،بە ئاسانیش بەسەر کۆمەڵگەدا تێدەپەڕێ دەڵێن ژنەکە خۆى کوشت زۆر بەئاسانى دەڕوات ئەگەر قسەى لەسەر بکرێت لە روویەکەوە دەڵێن بێ ئەخالق بووە یان کێشەى خێزانى هەبووە ،شەپۆلی قوربانیانی کارەساتی خۆکوشتن لە ژمارەی بێ هەژماری خۆکوشتنی ژنانەوە لە کوردستان دەستیپێکرد کە بەداخەوە پاش دروستکردنی دەیان رێکخراو دەیان پرۆژە هێشتا خەریکی پۆلێنکردنی ئاماری خۆکوشتنی ژنانين، دەکرێت ئەمڕۆ ئەو رێکخراوانە لە خۆیان بپرسن کە ئایا چییان کردووە بۆ رێگرتن لە خۆکوشتنى ژنان و چەندە توانیویانە لە رێژەی خۆکوشتنەکانی ژنان کەم بکەنەوە . زەمەن :پێتوایە لە دروستبوونى رێکخراوى تایبەتمەند لەم بوارەدا زۆر دواکەوتووین؟ رێبوار عارف :باسەکە زۆر فراوانترە لە دواکەوتنی دروستکردنی ئەم جۆرە رێکخراوانە، کە رەنگە بەشێکیشی پەیوەندى بە دواکەوتنەوە هەبێت ،بەاڵم کارێکی لەم جۆرە شیوازێکی جیاواز لە خۆدەگرێت ،شیوازێک کە تائێستا لە کوردستان دەستی بۆ نەبراوە ،دیارە بەشێکیشی ئەوەیە کە کاری لەمشێوەیە هەموو کەسێ خۆی نادات لە قەرەی ،چونکە ئەم رێکخراوانە لەپاڵ ئەوەدا کە تایبەتمەندی خۆی هەیە ،کە زۆر بەرکەوتەی سیاسی ،کۆمەاڵیەتی ،یاسایی هەیە کە نە لە شێوازی رێکخراوە جەماوەریەکانە نە لەشێوازی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنییە ،لەسەروو هەمووشیانەوە ئەم رێکخراوانە بە کەسانێک ساخ دەکرێنەوە کە ئەزموون و شارەزاییەکی باش و توانای ئیدارەکردن و بەردەوامی هەبێت بەجۆرێک کە بتوانێت تۆڕێکی زۆر فراوان لە هەڵسوڕاوانی لە زۆرێک لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان هەبێت و خاوەن روئیاو بەرنامەیەکی رۆشن بن بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن و راوەستانەوە لەبەرامبەر بەو دۆخەدا. بەتایبەت ئەمڕۆ دەبینین سااڵنە سەدان کەس خۆیان دەکوژن نە دەسەاڵت و نە هیچ الیەنێک بچوکترین بەرپرسیاریەتی لەئەستۆ ناگرن .دۆخەکە وایلێهاتووە وەک دەڵێن “ئەوەی کە دەمرێ بۆخۆی دەمرێ” ،بەاڵم راستیەکەی ئەوەیە کە ئەوجۆرە کەسانە تەنیا بۆ خۆیان نامرن بەڵکو کاریسەیەکی گەورە لەدوای خۆیان بۆ ئەزیزانیان جێدەهێڵن، کە زۆرجار ئاوڕلێدانەوەو باسکردنیشی کارێکی ئاسان نیە ...ئەمە جگە لەوەی کە دروستکردنى رێکخراوی لەم جۆرە زەمینەو کەرەستەو تواناى مرۆیى خۆى دەوێت وهەرچەندە هەموو ئەمانە بەمانای ئەوەنیە کە دیاردەى خۆکوشتن بە هیچ رێکخراوێک ریشەکێش بکرێت ،بەڵکو دەتوانرێت ئیش بکرێت بۆ ئەوەى بەرفراوانتر نەبێتەوە ،نەک بۆ
بەهادین حاجى بەکر دارتاش ،ناسراو بە (رێبوار عارف) ،لە 1٩٩٠ەوە چووەتە فینلەندا، دامەزرێنەرى فیدراسیۆنى سەراسەری پەنابەرانی عێراقیە 1٥ ،ساڵە کارى وەرگێڕان دەکات لەناو رێکخراوە کۆمەاڵیەتى و پەروەردەییەکاندا کاریکردووەو شارەزاى پرسە کۆمەاڵیەتیەکانيشە. لە رێگەی کارەوە پێنج ساڵى رابردوو بەتایبەت لەسەر گەنج و مندااڵن ئیشى کردووە ،لەچەند پرۆژەیەکى تایبەت بە پرسە کۆمەاڵیەتیەکاندا کارى کردووە ،لە کوردستانیشدا هاوکاری دامەزراندنى رێکخراوى (ئەژى)ە کە تایبەتە بە کارکردن لەسەر هەوڵەکانى خۆکوشتن. رێبوار عارف ،لەم چاوپێکەوتنەى “زەمەن”دا قسە لەسەر خۆکوشتن دەکات لە کۆمەڵگەى کوردیداو لەمڕوەوە بەشێک لە ئەزموونى خۆى لە ئەوروپا باس دەکات.
پێش ٢٠ساڵ بەمجۆرە خۆکوشتن نەبوو ،زۆر غەریب بوو کەسێک دەستى بچێتە کوشتنی خۆى
و لێکوڵینەوە لەسەر حاڵەتەکەو هۆکارەکانی دەکەن ،بەدواى ئەوەدا دەرۆن کە بۆچى ئەو منداڵە واى وتووە .بەحوکمی کارەکەم دەیانجار لەو کۆبونەوانەدا بەشداریمکردووە کە زیاتر لە 10کەسی شارەزاو بەرپرس بەدوای کەشفکردنی هوکارەکانی ئەوە دەربڕینەوە بوون کە منداڵێکی بەو زمانە هێناوەتە گۆ ...وەختێک لەم ئاستە بەرفراوانەدا کۆمەڵگە بەرپرسیاریەتى نیشان دەدات ،ئەوە دەگەیەنێت کە تەنانەت ئەگەر هۆکاری ئەم مەسەلەیە شەخسیش بێت ،ئەوا ڕێگەچارەکەی بەرپرسیاریەتیەکی کۆمەاڵیەتیە نەک شەخسى و خێزانى. زەمەن :مشتومڕێکى زۆر هەیە لەسەر ئەوەى خۆکوشتن مافە یاخود تاوان ،ئەمە لە کوردستاندا تائێستا هەر قسەى لەسەر نەکراوە؟ رێبوار عارف :مەسەلەى خۆکوشتن مافە یاخود تاوان ،ئەوە باسێکى پر رەهەندو باسێکی حقوقی و فەلسەفەیە ،هێشتا کۆمەڵگەى ئێمە ئامادەی ناسینی ئەم باسە نیە وەک خۆی ،بۆیە ترسم هەیە لەوەی کە ئاخۆ قسەکانی من چۆن تەرجەمە دەکرێ یان چۆن وەکو رەش وسپى تەماشا دەکرێت .واتە ئەگەر من بڵێم مافە رەنگە کەسانیک وەک شەرعیەتدان بە خۆکوشتن بیخۆیننەوە ،ئەگەر بشڵێم تاوانە ،ئەوا پرسیارەکە ئەوەیە مرۆڤ کە بەدەر لەویستی خۆی هاتووەتە بوون بۆدەبێت تاوانبار بێت بەوەی کە بڕیار لەسەر ژیان و بوونی خۆی بدات .تەسەورکە لە هیندستان گەر کەسێک بیەوێت خۆی بکوژێت بەهەر هۆیەک سەرکەوتوو نەبێت ،ئەوا دواتر ئەو کەسە سزا دەدرێت .چونکە هەوڵى خۆکوشتنی داوەو ساڵێک سزاى زیندانى کردنی بەدوایە ،ئەمە چییە کەسەکە تەحمولی ئەو ژیانەی نەماوەو هەست بە نامۆبوونی خۆی دەکات لەو کۆمەڵگایەو دەیەوێت بۆ دواجار
گۆشەیەكی دەروونیی ،پەروەردەیی ،كۆمەاڵیەتییە د .سەمەد ئەحمەد* هەفتانە دەینووسێت
رەهەندەكانی جنێوی كۆمەاڵیەتی..
سازدانی :زەمەن کوتایی پێهێنانی .ئێستاش لە ئەوروپاش دیاردەى خۆکوشتن ترسناکە ،بەاڵم لە کوردستان لەپڕ وەکو قارچک سەرى دەرهێناوە ئەمە جیاوازییەکەتى لەگەڵ ئەوروپا ،کە بە پرۆسەیەکى مێژوویدا بڕۆیت ،لە ئەوروپا وەاڵم هەیە بۆ ئەم دیاردەیەو ئۆرگانى جۆراوجۆر هەیەو دەیان یاسا لەم بوارەدا هەیەو سااڵنە بودجەیەکی زەبەالح بۆ پێشگرتن بەم حاڵەتگەلە تەرخان دەکرێت .لەبەرئەوە هەرکەسێک پێش ئەوەى بیر لەخۆکوشتن بکاتەوە کۆمەڵگەیەک هەیە لێى بەرپرسیارەو ئیتر ئەوان بەرامبەر بە هەموو زەنگێک رادەچەڵەکن ،ئەگەر منداڵێک لە ئەوروپا لە قوتابخانە بڵێت من خۆم دەکوژم، ئیتر هەمووان شۆک دەبن ،مامۆستاو کارگوزارو خەڵکانى تریش ستۆپ دەکەن و بەدواچوون لەسەر مەسەلەکە دەکەن ،لە فینالند منداڵ هەبووە وتویەتى خۆم دەکوژم ،ئیدارەى قوتابخانەکەى بە مامۆستاو بەڕێوەبەرو یارمەتیدەرەوە یەکسەر کۆبونەتەوە ،راستەوخۆ پەیوەندى دەکەن بە دایک و باوکی منداڵەکەوە ،پزیشکی قوتابخانە ئامادە دەبێت ،سایکولۆژیست و کارمەندی سۆسیال و منداڵپارێزان ،توێژەری کۆمەاڵیەتی ،کەسانی پسپۆر ،لە دەوری یەک کۆدەبنەوەو بەدواچوون
دەروون نیگا
کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت ،ئەمە وەک تاوانێک تەماشا دەکرێ بەبێ ئەوەی کە حکومەت هیچ جۆرە بەرپرسیاریەتیەک لە بەرامبەر هۆکارەکانی خۆکوشتنی ئەو کەسە بخەنە سەر ئەستۆی خۆیان ،بۆیە لەبەرامبەردا سزاشی دەدەن .هەربۆیە لە واڵتانی ئەوروپا بەشێوەیەکی گشتی سەرباری هەموو هەوڵ و تەقەالکان ،خۆکوشتن بە تاوان ناوزەد ناکرێت. ئەمە جگە لەوەی لە هەندێ واڵتدا ئێستا کۆتاییهێنان بە ژیان بە تایبەت بۆ کەسانی بەتەمەن و نەخۆشی سەخت یان کەسانێک کە ئیتر توانای ژیانیان نەماوە ،بەشێوەیەکی زۆر ئاسایی وەک مەراسیمێک هەندێک کەسوکارو دۆستانیان داوەتدەکەن و ماڵئاواییان لێدەکەن و پێکێک خواردنەوەی کوشندە دەخۆنەوەو پاش چەند خولەکێک کۆتایی بە ژیانی ئەو کەسە هاتووە، کە ئەمە زۆر پەیوەندی بە هۆکارە باوەکانی خۆکوشتنەوە نیە .الیەنێکی تری بە یاسایی کردنی مافی خۆکوشتن و سەیرنەکردنی وەک تاوان ،حکومەت دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتی بۆئەوەى کە ئینسانەکە خۆى نەکوژێت ،یان ژیانی بەهەند وەربگیرێت و لە ئاستێکدا هەوڵبدرێت بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانی .کە بەداخەوە تا ئێستا نەحکومەت و نە پەرلەمان هیچ هەنگاوێکیان لەمبارەوە نەناوەو دەتوانم بڵێم ئەم باسە بەهیچ جۆرێک رۆژێک لە رۆژان لە ئەجێندای ئەم دەسەاڵتەدا نەبووە .ئاخر بەشێک لە هۆکارەکانى خۆکوشتن گرێدراوە بەو بارودۆخە ئابورى و کۆمەاڵیەتى و فەرهەنگيیەوە کە مەوجوودە ،لە کوردستاندا گەنج هەیە 1٦ساڵ دەخوێنێ دوای عەیامێک دەگەڕێت بۆ ئەوەى ببێتە سایەق تەکسى. وەختێک کە گەنجێک هیچ ئومێدێکی بەو ژیانە نیەو دڵنیایە لەوەی کە ناتوانێ وەک مرۆڤێکی ئاسایی بژى ،هاوکات دەسەاڵتیش هیچ بەرپرسیاریەتيەک هەڵناگرێت ،تۆ سەرباری ئەوەی کە بیمەى بێکاریت نیەو لەهەرجۆرە خزمەتگوزاریەک بێبەشیت، کاریشت نەبێت و بەرهەمی هەوڵ و تەقەالی زیاتر لە 1٦ساڵت بەهەدەردەچێت ئیتر چۆن ئەو گەنجە رۆژ لە دواى رۆژ هەست بە پەراوێزبوون ناکات و بەرەو ئاراستەی بێ بەهابوونی ژیانی هەنگاو نانێت ،کە ئەمەش دەتوانێت سەرەتایەک بێت بۆ بیرکردنەوە لە خۆکوشتن و کۆتایهێنان بەو ژیانە. زەمەن :واتە پێتوایە پێویست دەکات لەمڕووەوە یاساى تایبەت هەبێت و ببێتە پرس الى حکومەت و پەرلەمان؟ رێبوار عارف :بەدەر لەوەی کە ئایا یاسا دەتوانێت بە کردەوە چ ئاڵوگۆڕێک پێکبهێنێت، بەاڵم تاوتوێکردنی ئەم باسە لە رووی یاساییەوە زۆر گرنگە ،من دەزانم لە کوردستان جێگەو رێگەی ياسا چييەو چەند الوازە بەاڵم بوونی وەها ياسايەک لەکاتی خۆیدا تۆ دەتوانیت پشتی پێببەستیت .بەاڵم لە راستیدا ئەم کۆمەڵگەیەی ئێمە زۆر دەردەدارە لە پەیوەست بەم باسەوە، چونکە زۆر باس و بابەت هەیە کە دەبێت لە رووی یاسايیەوە ئاوڕی لێبدرێتەوە سنوورێک بۆ بەزاندنی دەستدرێژیە فەرهەنگی و کۆمەاڵیەتیەکان دابنرێت .تەداخوالت لە ژیانی تایبەتی تاکەکانی کۆمەڵگادا بە چ ئاستێک گەیشتووە .سەرزەنشت، سوکایەتی ،بێبەهاکردنی ژیانی بەرامبەر، چەپاندنەوەو گەلێک بابەتیتر ،هۆکارە بۆ چوونە نێوخۆمان و بۆ نامۆبوونمان بە دەوروبەر بۆ وەرسبوون و بەکەمگرتنی ژیانی خۆمان ،ئاخر تۆی گەنج تا کوێ دەتوانیت رەنج بەریت بەدەست ئافاتی تەدەخوالتی ژیانی شەخسیەوە ،تا کوێ دەتوانیت بێدەنگ بیت لەبەرامبەر بە سەرزەنشتی دەوروبەرو سوکایەتی و چەپاندنەوە ،کەی ژن دێنیت ،بۆ رەبەنیت ،بۆ شوناکەیت ،ئاخر گەنجێکی بێ ئەزموونی گیرفان خاڵی پر معانات تا کوێ دەتوانێت بێدەنگ بێت لەبەرامبەر بەو پرسیارە بێ وەاڵمانە ،بۆیە کە دەڵێم دەبێ سنوورێک بۆ بەزاندنی دەستدریژیە فەرهەنگی و کۆمەاڵیەتیەکان دابنرێت باسەکە ئەوەیە کە کۆی ئەم بارودۆخەو
ئەم جۆرە دەخالەتکردنە هۆکارەکانی پشت سڕینەوەی ژیان و پەنابردن بۆ خۆکوشتن زیاتر دەکات و دەبێت کۆمەڵێک رێگە بگیرێتەبەر کە یەکێکیان ئەو یاسایەیە کە رێگە بەوە نادات ژیانی شەخسی تۆ وەک ئینسانێک وێران بکرێت بەهەر پاساوێکی ئاینی و کولتوری کۆمەاڵیەتی . زەمەن :بەاڵم هێشتا پێتوانیە رێژەى خۆکوشتن زۆر نیە ،سەرەڕاى نالەبارى دۆخە کۆمەاڵیەتى و فەرهەنگییەکە؟ رێبوار عارف :ئەوەى لە میدیادا بەدیدەکرێت بە ماناى ئەوە نیە کە لەواقعیدا دۆخەکە هەروایە ،رەنگە کەسێک شاعیرێک بێت ،هونەرمەندێک بێت ،یان کەسێک بێت کە خۆکوشتنەکەی بەرکەوتەی تری لێبووبێتەوەو خەڵک زانیبێتی کە خۆی کوشتووە، بەاڵم خەڵک هەیە کەس خۆکوشتنەکەى نابینێت و نابیستێ ،خێزان هەیە خۆکوشتنی ئەزیزەکەیان بەشەرم دەزانن ،دەیشارنەوە سانسۆری دەکەن، لەبەر سەرزەنشت و دادگاییەکانی پاش مەرگی ئەزیزانیان لەبەر بۆردومانی پرسیارە نادروست و نابەجێکان .بۆیە ئەو رێژەی کە گوێبیستی دەبین بەمانای هەقیقەتی رووداوەکان وهەوڵەکانی خۆکوشتن نیە .ئەگەر وردتر بیربکەینەوە لە
لە ئێرانى دراوسێمان سااڵنە ٣هەزارو ٤٠٠ کەس خۆیان دەکوژن
کوردستان چوونە سەرەوەى رێژەى خۆکوشتن راچڵەکێنەرە ،بەاڵم هێشتا بەراوردى ناکەم لەگەڵ ئێرانى دراوسێمان کە ساڵی رابردوو 3400 کەس خۆیان کوشتووە .بەراوردی ناکەم لەگەڵ فینلەندا کە لەساڵى رابردوو ٨43کەس خۆیان کوشتووە ،ئەمە لەکاتێکدایە ئەوەی کە تۆمارکراوە 40هەزار کەس بیرى لە خۆکوشتن کردووەتەوە، رێکخراو و ئۆرگانە جیاوازەکان ئیشیان لەسەر کەیسەکان کردوەو دەبینین چ کاریگەریەکی لە کەمکردنەوی رێژەکەدا داناوە .بۆیە من دەزانم کە دیاردەی خۆکوشتن ریشەکێش ناکرێت بەڵکو دەتوانرێت لە ئاستێکی زۆر بااڵدا کەم بکرێتەوە، کە بەدڵنیایی تێگەیشتن و هۆشیارى کۆمەڵگەو هەستیاربوون بەرامبەر بە ژیان و چارەنووسی کەسانی دەوروبەرمان و هەوڵدان بۆ گەرانەوەی بەهای ژیان بۆیان کارگەلێکی یەکجار گرنگە ،بەاڵم لەهەمووی گرنگترو کاراتر دەورو جێگەو رێگەو پالن و بەتەنگەوە چوونی دەسەاڵتە. لە کوردستان پێویستمان بە رێکخراو و یاسا و کەسانى بەتوانا هەیە بۆ ئەوەى لێکۆڵینەوە لەم بوارەدا بکەن و میدیاکانیش پشتیوان بن و حکومەتیش بەرپرسیاریەتى خۆى نیشان بدات .بەاڵم سەرباری هەموو ئەمانە نایشارمەوە دەستبردن بۆ وەها پرۆژەیەک دەستبردنە بۆ گەلێک بەرکەوتەی کولتوری ،کۆمەاڵیەتی، ئاینی ،دەستبردنە بۆ زیندوو راگرتنی کولتورێکی ئینسانی کە تێیدا هاواڵتیان هەست بە بوون و بەهاو کەسایەتی خۆیان بکەن ،ئەگەرچی لەم کۆمەڵگایەدا ئەمڕۆ ئێمە لەسەرەتای کارداین ،بەاڵم لەئەستۆگرتنی بەرپرسیاریەتی و وەدەنگ هاتنی کەسانێک کە دەیانەوێت لەم بوارەدا کارێک بکەن هیوابەخش و دڵخۆشکەر دەبێت بە هەموومانەوە پشتگیری لێ بکەین!
جنێوی كۆمەاڵیەتی ،دیارترین جۆری جنێوە كە تاكەكانی كۆمەڵ لەدژی یەكتری بەكاری دەهێنن، زیاتر ناوەڕۆكێكی سێكسی هەیە ،چونكە راستەوخۆ، یان ناڕاستەوخۆ پەیوەست دەكرێت بەئەندامی نێرو مێ وە .جنێوی كۆمەاڵیەتی چەند جۆرێكی هەیە، دیارترینیان ئەمانەن: یەكەم :جنێوی كۆمەاڵیەتی گشتی: ئەو جنێوانە دەگرێتەوە كە هەموو تاكەكانی كۆمەڵ (نێر لەدژی مێ)( ،مێ لەدژی نێر)( ،نێر لەدژی نێر)( ،مێ لەدژی مێ)( ،گەورە لەدژی گەنج)، (گەنج لەدژی گەورە) بەكاری دەهێنن ،ئەمیش زیاتر لەجۆرێكی هەیە .كەسی جنێوپێدراو تۆمەتبار دەكرێت بەوەی كە رەوشتو رەفتاری پێچەوانەی رەوشتو رەفتاری گشتی كۆمەڵگەن .لەبەرئەمە ،ئەمانە خراپترین كەسەكانی كۆمەڵگەن ،بۆیە پێویستە سەرزەنشتو سوك بكرێنو بەچاوێكی نزمەوە تەماشابكرێن .دیارترین ئەو جنێوانەی كە بەمجۆرە كەسانە دەدرێن ،بریتین لە(خوێڕی ،بێ قیمەت ،هیچو پوچ ..هتد). دووەم :جنێوی كۆمەاڵیەتی تایبەتی: ئەمجۆرە جنێوە لەسەر بنەمای توخم (نێر و مێ) داڕێژراوە .چەند جۆرێك لەخۆدەگرێت .دیارترینیان ئەمانەن: .1ئەو جنێوانەی تایبەتن بەتوخمی نێرەوە :وەك (حیز -گاندەر)( ،گەواد) .ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە لەناو كۆمەڵگەی نەریتیدا ،جیاوازییەكی گەورە لەنێوان (بدەر) و (بكەر)دا كراوە( .گاندان) هەمیشە ریسوایی بووە ،بۆیە خاوەن رەفتارەكەش سەرشۆڕ بووە ،بەاڵم (گانكردن) هێندە ریسوایی نەبووە ،بۆیە خاوەن رەفتارەكەش سەربەرز تەماشاكراوە ،زۆربەی جارانیش بكەرەكە ،شانازی بەكردەكەوە كردووە ،ئەمە لەكاتێكدا (گاندان) بەبێ (گانكردن) هەرگیز روونادات ،هەروەها لەڕووی ئاینیەوە وەكو یەك گوناهبارن ،لەڕووی یاساییشەوە وەكویەك خەتاكارن ،بەاڵم لەڕووی كۆمەاڵیەتییەوە جیاواز تەماشا دەكرێن. سەبارەت بەجنێوی (گەواد) ،ئەگەرچی سەرچاوەو ئەنجامدەری كردە بەدڕەوشتییەكە مێیە ،جا ئەوكەسە ژن بێ ،یان كچ ،یان خوشك ،یان دایك ،بەاڵم ئەم جنێوە تەنها حەواڵەی نێر دەكرێت .ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەی كە نێر جگە لەخۆی ،بەرپرسیشە لەشەرەفی مێیەكانیش .لەڕوی كۆمەاڵیەتییەوە ،بێ شەرەفی مێیەكە چەند بێت ،بۆ نێرەكە چەند هێندەیە. .2ئەو جنێوانەی كە تایبەتن بەتوخمی مێ وە :وەك (قەحپە -سۆزانی) .بێگومان ئەم جنێوە لەكۆمەڵگەیەك بۆ كۆمەڵگەیەكی تر جیاوازی هەیە. ئەم جنێوە هەندێجار (نێر بە مێی دەڵێت) و هەندێجاریش (مێ بە مێی دەڵێت). ئەوەی لەم جنێوەدا تێبینی دەكرێت ئەوەیە كە ئەگەرچی كردە ئابڕوبەرییەكە دوو الیەنەیە ،واتا نێرو مێ تیایدا بەشدارن ،بەاڵم شورەییو حەیاچوونەكە هەر تەنها بەر مێ دەكەوێت .حوكمی كۆمەاڵیەتی ئەوەیە كە نێر لەم كردەیەدا ،یان هەر ناوی نییە ،یان ئەگەر ناویشی بێتە نێوانەوە ،ئەوا براوەیە ،نەك دۆڕاو. ئەوەی دۆڕاوە لەم گەمە قێزەونەدا مێیە ،ئەمەش لەكۆنەستی تاكەكاندا بەشێوەیەك رەگی داكوتاوە ،كە حاڵەتەكە بەئاسایی وەرگیراوە .كە دیارە ئەمەشیان پێچەوانەی حوكمی ئاینو یاسایە ،چونكە ئاینو یاسا وەكو یەك لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكات. -3ئەو جنێوانەی كە مێ حەواڵەی نێری دەكات: جگە لەو جنێوانەی كە تایبەت بوون بەنێرو پێشتر خستمانەڕوو ،وەك (حیز -گەواد) ،هەروەها (خوێڕی)( ،چاوحیز)( ،قومارباز)( ،سەرخۆش).. هتد. ناوەڕۆكی ئەم جنێوانە ئەوەیە كە جنێوپێدراو كەسێكە ،لەالیەك رەوشتی دژ بەئەخالقی دروستی كۆمەڵگەیە ،لەالیەكی تریشەوە كەمتەرخەمە لەبەرامبەر ئەركی خێزانیدا ،هەربۆیە لەڕووی كۆمەاڵیەتییەوە ،كەسێتییەكی دۆڕاوی هەیەو هەمیشە بەسوك سەیر دەكرێت. -4ئەو جنێوانەی كە نێر حەواڵەی مێی دەكات: لەئەڵقەی ئایندەدا باسی ئەم جۆرە جنێوەش دەكەین. * پسپۆر لەبواری پەروەردەو دەروونناسیی
�� ڵ���ە ڵ��گە
14
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
دەیانەوێت رکابەرى کااڵى تورکى و ئێرانى بکەن
لە سلێمانى ژنان کارگەیەکى جلوبەرگ دەخەنەگەڕ رەهەند حەسەن ژنان و كچان هەریەكە و لەسەر مەكینەیەكی درومان دانیشتوون و چاویان لەوەیە لەو كارگەیەی كاری لێدەكەن بتوانن بۆ داهاتوو ببنە خاوەن پیشەی خۆیان و داهاتێكیش دەستەبەر بكەن، ئەو كارگەیەش دەیەوێت 250هەلی كار بۆ خانمان بڕەخسێنێت. بۆ یەكەمجار لەشاری سلێمانی ،كارگەو سەنتەری فێركاری خانم ،بەهاوكاری حكومەتەكانی هۆڵەنداو ئەڵمانیا دەستی بەكاركردن كردووە ،كە تیایدا جلی ژێرەوەو جلی دیكەی خانمان و جلی مندااڵن و لە داهاتووشدا جلی كوردی دەدورن ،ئەوەی لەم كارگەیەدا جیاوازە ئەوەیە تەواوی كارمەندان خانمانن. ئەم كارگەیە لە هۆڵێكی كارگەی جگەرەی سلێمانی دەستیان بەكاركردن كردووە ،چونكە بەوتەی شەپۆل مەجیدی خاوەنی كارگەکە بۆ “زەمەن” ،هەڵبژاردنی ئەو شوێنە بۆ ئەوەیە شوێنێكی كولتوریو دێرینی شارەكەیەو ئەو كەسانەشی سەردانیان دەكەن بزانن لەسەردەمانێكی زووەوە ئەم شوێنە هەبووە. شەپۆل ئاماژەی بەوەكرد ،ئەم پڕۆژەیە بەهاوكاری حكومەتی هۆڵەنداو ئەڵمانیایەو ساڵێكە خەریكن و مەبەستیانە لەكوردستان بەرهەمی ناوخۆیی هەبێت هاوشێوەی واڵتی دەرەوە ،پالنیشیان وایە لەداهاتوودا بەرهەمیان هەناردەی دەرەوەش بكەن. لە كارگەی خانم بۆ قۆناغی سەرەتا 22 تا 25ئافرەت كار دەكەن ،بەاڵم شەپۆل روونیكردەوە ،پالنیان وایە ژمارەی ئافرەتان بگەیەننە 250كەس ،بۆ كاركردنیش دەبێت هەر ئافرەتێك بە شەش كۆرسی فێربوونی درووماندا تێپەڕێت كە لەالیەن مامۆستایانی
قوماشەكان لەواڵتی سریالنكا دەهێنین لە سلێمانیش كاری دوورینیان بۆ دەكەین بەنیازین هەمان پڕۆژە ببەینە شاری هەولێر
هۆڵەندییەوە فێر دەكرێن و دواتر بەفەرمی دەست بەكاركردن دەكات. خاوەنی كارگەكە دەڵێت“ :هەوڵمان داوە بەرهەمەكانمان لەڕووی كوالێتییەوە بتوانن ركابەری النیكەم بەرهەمی واڵتانی ئێران و توركیا بكەن ،بۆ داهاتووش قوماشەكان لەواڵتی سریالنكا دەهێنین، لەسلێمانیش كاری دوورنیان بۆ دەكەین،
دوای شاری سلێمانیش ،بەنیازین هەمان پڕۆژە ببەینە شاری هەولێر”. ئەو ئافرەتانەی لەوێن ئێستا سەرقاڵی وەرگرتنی كۆرسن بۆ ئەوەی دواتر وەك كارمەند كار بكەن ،شالیا حەمەئەمین، ئێستا لە قۆناغی سێیی دروومانە لەو كارگەیە ،بەاڵم شالیا خوێندكاری قۆناغی دووەمی بەشی بیناسازیشە لەكۆلێجی
ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی و خوێندنەكەی كردۆتە مۆڵەت. شالیا وتی “ :لە منداڵییەوە حەزم لە دروومانە ،بۆیە زیاتر حەزیشم لەبەشی بیناسازی بوو ،چونكە ئەو بەشەش دیزاین و مۆدێالتە ،راستییەكەی كردنەوەی كارگەی لەم جۆرە زۆر باشە تا خانمانیش بێنە دەرەوە و كار بكەن ،لەڕووی دەروونیشەوە
مورتاح دەبن”. ئەم كارگەیە توانیویەتی خەونی ئەو دەرچووانەی زانكۆ و پەیمانگەش لەدەستكەوتی هەلی كار نزیك بكاتەوە كە سااڵنێكە دەرچوون و كاریان دەست نەكەوتووە ،هۆزان عەلی ،كە 10ساڵە بەشی ئەندازیاری لەپەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی تەواو كردووە و دانەمەزراوە،
ئێستا لەیەكەم قۆناغی فێربوونە لەو كارگەیە و پێیوایە دروستبوونی ئەم كارگانە بۆ خانمان زۆر باشن تا بەشێوەی ئەكادیمی فێری دروومان بكرێن و لەداهاتووشدا بتوانن ببنە خاوەن ئابوری سەربەخۆی خۆیان. جگە لەو كچانەی خوێندنیان تەواو نەكردووەو لەو كارگەیەدا دەیانەوێت كار بكەن ،چنار رەسوڵ ،كچێكی دیكەی ئەو كارگەیەیە كە هێشتا نەچووەتە ژیانی هاوسەرییەوەو ئاماژەی بە گرنگی كردنەوەی كارگەی لەم شێوەیە كرد تا بتوانرێت لەڕێگەیەوە هەلی كار بۆ خانمان دروست بكرێت ،چونكە الیەنێكی دیكەی باشی ئەم كارگەیە ئەوەیە دەرفەتى زۆر دراوە بە خانمان.
كەس نیە بیانپارێزێت
گوندە كوردەكانی خانەقین چۆڵدەكرێن
سەرچین ساڵح “شەو هاوەنبارانیان كردین ،حەشدی شەعبی هاتن بۆ پاراستنمان ،بەاڵم ئەوانیش كەوتنە بەر هێرشی چەكدارە نەناسراوەكانو دوانیان لێكوژرا ئیتر ئەوانیش وتیان ئێمە ناتوانین پاسەوانیتان بكەین” ،ئەنجومەنی گوندی رەمەزانی كوردنشین لە خانەقین وای وت. كاتێك چەكدارانی حەشدی شەعبی چوونە الی گوندنشینانی سنووری خانەقین پێیانوتن دەیانەوێت پاسەوانیان بكەن، ئەوان هێندە لە خۆیان دڵنیابوون دەستیان نان بەڕوویانەوە. جەلیل رەمەزان ،ئەنجومەنی گوندی رەمەزانی كوردنشین لە خانەقین بە “زەمەن”ی وت“ :بە حەشدمان وت چیمان هەیە تا پاسەوانیمان بكەن خەریكی
فەالحەتو زەراعەتین ،چەند ماڵێكین هەموومان خزمی یەكینو حەوشەمان دیواری نیەو یەكێكە ،حەزناكەین غەریبە بێتە ناومانەوە ئیتر وتیان ئاگاداری خۆتان بن”. بەاڵم دوای ئەوە ئەوە ژیانیان كەوتە مەترسیەوە“ ،حەشد وتیان نەمانوت با پاسەوانیتان بكەن؟ ئیتر ئەوەبوو هاتن بۆ پاراستنمان ،بەاڵم خۆیشیان كەوتنە بەر هێرشی چەكدارەكانو دوانیان لێكوژرا، ئیتر وتیان ئێمە ناتوانین بتان پارێزین”. گوندی رەمەزان دەكەوێتە رۆژئاوای قەزای خانەقینەوە لە سەر دەریاچەی ئەڵوەن لە 14ماڵ پێكهاتووەو هەموویان كەسی نزیكی یەكترینو ژمارەی دانیشتوانەكەی 82كەسە. بەوتەی ئەنجومەنی گوندی رەمەزان ئەوان لە ناچاریدا گوندەكەیان چۆڵكردووەو كشتوكاڵو زەوی بەپیتی بەراویان جێهێشتووە هاتونەتە خانەقین ،وەكو ئاوارە
لەناو هەیكەلی خانودا یان لەناو ماڵی خزمو كەسیاندا نیشتەجێبوون ،وتیشی“ :ئەگەر پاسەوانیشمان بكرێت ناوێرین بگەڕێینەوە، لەبەرئەوەی چاوەڕوانی هەموو شتێك لەو چەكدارانە دەكرێت” .جەلیل رەمەزان كە ئێستا لە ناو خانەقینە وای وت. دانیشتوانی ئەو گوندە ئێستا بە رۆژ لە خانەقینەوە دەچنە سەر زەوییەكانیانو بە گەنمو جۆ دەیانكێڵنو نزیكی عەسر بە پەلە دەگەڕێنەوە ،وەك خۆیان دەڵێن لە دوای روخانی رژێمی بەعسەوە بەمشێوەیە مەترسیەوە، نەكەوتوەتە گیانیان سااڵنی رابردوو بەبێ خەم لەناو زەوییە كشتوكاڵیەكاندا دەخەوتن بەاڵم ئەوە دووساڵە بەشەو ئێشكگری ماڵو منداڵیانن. سەرەتای ئەم مانگە دانیشتوانی گوندە كوردنشینەكانی شەفیقو جەمیل بەگو رەمەزان ،دوای بەردەوامی هێرشی چەكدارانی نەناسراو بۆسەریان گوندەكانیان چۆڵكرد ،بەمەش ژمارەی
گوندە چۆڵكراوەكان گەیشتە حەوت گوند. لە بەرامبەر گوندی رەمەزانەوە ،لەوبەر ئاوی ئەڵوەنەوە گوندی مەردانی كوردنشینە كە دوو ساڵ پێش ئێستا كەوتە بەر هێرشی چەكدارانی نەناسراو دوای ئەوەی دوو كەسیان لێكوژرا دانیشتوانەكەی بە ناچاری گوندەكەیان چۆڵكرد. سەمیر محەمەد ،سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین بە “زەمەن”ی وت“ :لەم چەند رۆژەدا ئاوایی شەفیقو رەمەزانو حسین بەگ لەالیەن كوردەوە چۆڵكراوە، بەهۆی ئەوەی هەڵكوتنە سەریان لێیان دەكوژنو دەیانڕفێنن هاوەنبارانیان دەكەنو كەسیش نییە بەرگرییان لێبكات”. سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین وتیشی“ :گیانو ماڵی گوندە كورد نشینەكان ئێستا لە مەترسیدایە ،ئەوانەی هێرش دەكەنە سەریان كەس نازانێت كێن، كاتی خۆی پێشمەرگە بەرگری لێدەكردنو دەیپاراستن ،بەاڵم ئەم هێزانەی ئێستا لە
سنورەكەدان كاریگەرنین ناتوانن بەرگریان لێبكەن”. گوندە چۆڵكردنی ناوبراو كوردنشینەكانی بە مەترسی ناوبردو وتی: “خانەقین بە گوندەكانیەوە جوانە وا گوندەكانی چۆڵدەكرێن ئەمەش كاریگەری لەسەر ناوچەكەو دانیشتوانی گوندەكانیش دەبێت ،لەكاتێكدا ئیشوكارو زەویو زاری خۆیان جێدێڵن دێنە خانەقین نازانن چی كارێك بكەن”. دوای نەمانی هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش لە سنووری ناوچەدابڕێنراوەكانو قەزای خانەقین لەپاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ،2017گوندە خانەقین سنوری كوردنشینەكانی ئارامییان بەخۆوە نەبینیوە ،بەردەوام لەژێر هەڕەشەی گروپە چەكدارەكاندا بوون لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا چەندین هاواڵتی كوردی گوندە كوردنشینەكان بونەتە قوربانی هێرشو پەالماری گروپە
چەكدارییەكان. عیرفان حەمە خان ،جێگری فەرماندەی لیوای سێی هێزەكانی پێشمەرگە لە خانەقین بە “زەمەن”ی وت“ :سنوری خانەقین لەژێر دەسەاڵتی هێزەكانی حكومەتی عێراقدایەو هەماهەنگی نیە لە نێوان پێشمەرگەو ئەو هێزانەدا بۆ پاراستنی دانیشتوانی ناوچەكە ،بۆیە خەڵكەكەی لەترسو دڵەراوكێدا دەژین، هێزەكانی سوپای عێراقو حەشد خۆیان پێناپارێزێت تا بگات بەوەی خەڵك خەڵك بپارێزن”. ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە هۆكاری چۆڵكردنی گوندەكانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، هێزەكانی حكومەتی عێراق رێگە نادەن پێشمەرگە ئەو ناوچانە بپارێزێت ،لەالیەكی ترەوە بابەتەكە سیاسیەو ئەو هێزانە گوێ لە گوندە كورد نشینەكان ناگرنو الیان مەبەست نیە چۆڵببێت بۆیە پشتگوێیان خستوون.
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
13
هۆشیار عەبدوڵاڵ ،ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق:
بانکى ناوەندى لە سلێمانى بکرێتەوە سودی زۆری دەبێت هەوڵەکان بۆ کردنەوەى لقى بانکى ناوەندى عێراق لە سلێمانى دەچنە قۆناغێکى نوێوەو بەڕێوەبەرانى بانکەکە چاوەڕوانى ئەنجومەنى وەزیرانن. هۆشیار عەبدوڵاڵ ،ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق کە هەفتەى رابردوو لەگەڵ دوو لە هاوکارەکانیدا پارێزگارى بانکى ناوەندیان بینیوە ،بە “زەمەن”ى وت“ :تەنسیقمان دەبێت لەگەڵ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و وەزیرەکان لە پێناو ئەوەى کارەکان بۆ کردنەوەى بانکەکە بڕۆنە پیشەوە”. لە هەرێم بانکى ناوەندى هەیە ،بەاڵم هۆشیار عەبدوڵاڵ پێیوایە ئەوە بانکى ناوەندى نیەو زیاتر “تابیعێکى خێزانى و حزبى هەیە” هەر بۆیە کردنەوەى لقى بانکى ناوەندى لە سلێمانى بە هۆکارێک دەزانێت بۆ جوڵەو گەشەپێدانى ئابورى پارێزگاکە. سازدانی :زەمەن زەمەن :هەوڵەکانى ئێوە بۆ کردنەوەى لقى بانکى ناوەندى عێراق لە سلێمانى بە کوێ گەیشتوون و لەو بارەیەوە چیتان کردووە؟ هۆشیار عەبدوڵاڵ :خۆتان دەزانن بانکى ناوەندى عێراقى یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکیەکانى ئابوورى عێراق بەتایبەت ئەوەى پەیوەستە بە سیاسەتى نەختینەوە ،بانکى ناوەندى ئێستا لە عێراقدا ئەرکى بە تەنیا هەر تایبەت نیە بۆ راگرتنى سیاسەتى نەقدى، بەڵکو بەشێکیش لە سیاسەتى ئابورى ئیدارە دەدات ،مەسەلەى کردنەوەى لقى ئەم بانکە کە بە بانکى بانکەکان ناودەبرێت ،سەرپەرشتى تێکڕاى بانکەکان و پرۆسەى نەقدى دەکات ،زۆر گرنگە ،ساڵێک زیاترە لەم مەلەفەدا کاردەکەین چەند جارێک پارێزگارى بانکى ناوەندیمان بینیوە ،رۆژى سێشەممەى رابردووش جارێکى تر باسەکەمان لەگەڵدا کردەوە ،لەدواى گفتوگۆ ئەو وتى وەکو بانکى ناوەندى هیچ الرییەکیان نیە لقێک لە سلێمانى بکەنەوە ،بەاڵم دەبێت ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بە رەسمى ئەو
داواکارییەیان لێبکات ،دواى ئەوەش پێویستە لە سلێمانى پارچە زەوییەکیان بۆ دابینبکرێت بۆ ئەوەى خۆیان بیناى بانکەکە دروست بکەن ئەوەى پەیوەستە بە رەزامەندى سەرەتاى ئەوان رەزامەندیان نیشانداوە ،ئێستا ئێمە لەسەر خەتین بۆ ئەوەى لە ئەنجومەنى وەزیران ئەو داواکارییە بڕوات بۆ بانکى ناوەندى ،لە هەمان کاتیشدا ئیش لەسەر ئەوە دەکەین پارچە زەوییەکى باشیان بۆ دابینبکرێت ،ئەمە خزمەتێکى گەورە بە شارى سلێمانى و جوڵەى ئابوورى دەکات. زەمەن :وا دەردەکەوێت نوێنەرانى کورد بەتایبەت لیژنەیەکى گرنگى وەکو دارایى پەیوەندى لەگەڵ حکومەتى هەرێم باش نیە، ئەم داواکارییە چۆن دەگەیەنن؟ هۆشیار عەبدوڵاڵ :لە راستیدا پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتى هەرێمدا لە سیاقى کارى خۆماندا هەیەو دەبێت ،ئەمە ماناى ئەوە نیە رەخنەمان لێیان نەبێت ،بێگومان تەنسیقەکە جیاوازە ،حکومەتى هەرێم لە رابردووداو ئەم
کابینەیەش مامەڵەکردنى لەگەڵ نوێنەرانى کورد لە ئاستى پێویستدا نیە ،بەاڵم کارێک
هەرێمى کوردستان بانکى ناوەندى نیە لە واڵتێکدا یەک بانکى ناوەندى هەیە ،ئەو بانکە زیاتر تابیعێکى هەم حیزبى هەم خێزانى هەیە
کە بۆ خزمەتى سلێمانى و هەرێم بێت ئامادەین هەم لە دەرگاى حکومەت بدەین هەم پارێزگار بدەین. تەنسیقمان دەبێت لەگەڵ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و وەزیرەکان لە پێناو ئەوەى ئەم کارە بڕواتە پیشەوە ،چونکە خزمەت بە شارى سلێمانى دەکات ،لە راستیدا پەیوەندییەکە تائیستا نەبووە بە پەیوەندییەکى سیستماتیک و دامەزراوەیى، بەشێکى پەیوەستە بەوەى حکومەتى هەرێم زۆرجار لە سیاقى کارى دەوڵەتى مامەڵە ناکات زۆرجاریش تێڕوانینەکەى بۆ نوێنەرانى کورد حزبیانەیەو دامەزراوەیى نیە ،وەکو پێویست لە رۆڵى ئەوان تێناگات ،بە هەر جۆرێک بێت ئێمە ئەو تەنسیقە دەکەین و پێشموانیە رێگرى لە هەوڵێکى لەمجۆرە بکەن. زەمەن :هەرێمى کوردستان بانکى ناوەندى هەیە ،ئایا ئەمە تایبەتمەندى بانکى ناوەندى هەیە؟ هۆشیار عەبدوڵاڵ :هەرێمى کوردستان بانکى ناوەندى نیە لە واڵتێکدا یەک بانکى ناوەندى هەیە ،ئەو بانکە زیاتر تابیعێکى هەم حیزبى هەم خێزانى هەیە ،ئەو بانکەى هەرێم جیاوازە لە بانکى ناوەندى عێراقى. زەمەن :کردنەوەى لقى بانکى ناوەندى چ کاریگەرییەکى لەسەر سلێمانى دەبێت؟ هۆشیار عەبدوڵاڵ :بێگومان چاالکی زۆر دەبێت ،بانکى ناوەندى لقى لە هەر شوێنێک هەبێت لەو شوێنەدا ئیشرافى هەموو بانکەکان دەکات و پارەیان پێدەدات و پارەى تێدا ئاڵوگۆڕ دەکرێت بۆ هەر جوڵەیەکى ئابورى دەبێتە پردى پەیوەندى لەگەڵ بانکى ناوەندیدا، یەکێک لە سودە هەرە سەرەتاییەکانى بریتیە لە گۆڕینەوەى پارەى تەلەف بوو ئیستا لە بەغداو هەموو ئەو شوێنانەى لقی هەیە بە بەردەوامى پارەى تەلەف بوو دەگۆڕێتەوە ،سلێمانى ئێستا لەمە بێبەشە ،جیا لەوەى دەبێتە هۆى جوڵەیەکى باشى ئابورى لەو ناوچەیە.
دوو ساڵە حكومەت مانگانە تەنیا 300ملیۆن دۆالر دەدات بە وەزارەتی دارایی
نیوەی داهات نادیارەو كابینەی نوێش راپۆرتی نیە سەرچین ساڵح هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان نزیكەی ٥٠٠هەزار بەرمیلی رۆژانەیەو داهاتەكەی نزیكەی ٧٠٠ملیۆن دۆالرە ،بەاڵم نیوەی ئەو پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی داراییو لەگەڵ پارەكەی بەغدا بۆ موچە بەكاردەهێنرێت. لەم كابینەیەدا وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ماوەتەوە بەاڵم بەبێ وەزیرەو تائێستاش هیچ راپۆرتێك لەسەر هەناردەو داهاتی نەوت باڵونەكراوەتەوە ،بەاڵم بەپێی ئەو ژمارانەی وەزارەتی نەوتی عێراق بە پەرلەمانتارانی كوردی داوە ،لە مانگی ئەیلولی رابردوودا هەرێم رۆژانە زیاتر لە ٤٤٤ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووەو مەزەندە دەكرێت ئێستا ئەو رێژەیە نزیك بێت لە نیو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە. غالب محەمەد ،ئەندامی لیژنەی نەوت لە پەرلەمانی عێراق بە “زەمەن”ی وت“ :لەگەڵ
شێرکۆ جەودەت: نە ئێمەو نە وەزارەتی دارایی نازانین ئەو بڕەی نادیارە چەندە لەبەرئەوەی ناشەفافی لە داهاتی نەوتدا هەیە
كۆمپانیای سۆمۆ قسەمان كردووە مانگی ئەیلولمان بەگشتی وەرگرتووە لەو مانگەدا رێی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە ٤٤١هەزار ٦٧٨بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە ،بەرمیلی بە ٦٠دۆالرو ٧٠ سەنت فرۆشراوە ،داهاتی نەوت لەو مانگەدا ٨٠٤ملیۆن دۆالر بووە ،لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەرێم بەو رێژەیە نەوتی هەناردە كردووە لەو نۆ مانگەدا بە بڕی لە حەوت ملیار دۆالر نەوتی فرۆشتووە”. لەو داهاتەی حكومەتی هەرێم لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دەستی دەكەوێت مانگانە تەنیا ٣٠٠ملیۆن دۆالری دەدرێت بە وەزارەتی دارایی. حكومەتی هەرێم لە راپۆرتی سێ مانگی كۆتایی ٢٠١٨بڕی داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی باڵوكردەوە ،كە دوو ملیارو ١٥٠ملیۆن دۆالر بوو ٩٠٠ ،ملیۆن دۆالری بە وەزارەتی دارایی بەاڵم باس لەوە نەكرابوو پارەكەی دیكە دراوە بە چی كە ملیارێكو ٢٥٠ملیۆن دۆالرە. غالب محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد ،نرخی
نەوتو داهاتەكەی مانگانە یاری دەكات چەند ساڵە ٣٠٠ملیۆن دۆالر داهاتی نەوت دەدرێت بە وەزارەتی دارایی ،ئەو باقی داهاتی نەوت دەدرێت بە كۆمەڵێك كۆمپانیا كە هی خۆیانە وەك گواستنەو سیكوریتیو خزمەتگوزاریو تەحویلكردنەوەی پارەی نەوت لەڕێگەی بانكەكانی خۆیانەوە ،لە رێگەی حیلەیەكی یاساییەوە نیوە زیاتری داهاتی نەوت دەبەن. حكومەتی هەرێم لە ماوەی چوار ساڵی ٢٠١٥تاكو ٢٠١٩بەهۆی پاشەكەوتكردنی موچەوە كە لەو چوار ساڵەشدا ٢٣ترلیۆن و ٢٦٥ملیار دینار كە دەكاتە ١٩ملیار دۆالر، قەرزداری مووچەخۆرو فەرمانبەران بووەو نەیداوەتەوە ،پێشبینی دەكرێت موچەی سێ مانگی ئەمساڵیش پاشەكەوت بكرێت. شێركۆ جەودەت ،ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە “زەمەن”ی وت“ :بڕێك لە داهاتی نەوتی هەرێم دیار نیە وەزارەتی دارایش دەڵێت ئاگامان لەو بڕەی تری داهاتی نەوت نیە ،ئەوەی هەیە بە دیاریكراوی مانگانە ٣٠٠ملیۆن دۆالر دەدرێت بە وەزارەتی دارایی”.
وتیشی“ :نە ئێمەو نە وەزارەتی دارایی نازانین ئەو بڕەی نادیارە چەندە لەبەرئەوەی ناشەفافی لە داهاتی نەوتدا هەیە”. لە مانگی ئایاری ٢٠١٥یاسایی سندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتو گازییەكان دەرچووە ،بەاڵم تائێستا سندوقەكە دروستنەكراوە ،بە وتەی شێركۆ جەودەت تەنیا بە دامەزراندنی ئەو سندوقە كۆتایی بە ناشەفافیەتی نەوت دێت. بەپێی رێككەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕانو پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەبێت سندوقەكە دروست بكرێتو سەرۆكەكەشی گۆڕان بێـت. مانگانە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشكردنی موچە پێویستی بە ٨٨١ملیار دینارە ،ئەو پارەیەش لە سێ سەرچاوەی جیاوە دابین دەكرێت ٤٥٤ ،ملیار دیناری حكومەتی عێراق دەینێرێتو لەگەڵ ٣٧٠ملیار دینارەكەی داهاتی نەوت ،سەرچاوەی سێهەمیش داهاتی ناوخۆیە كە مەزەندە دەكرێت مانگانە ١٥٠ ملیار دینار بێت.
محهمهد حسێن
ههرێم دهتوانێت پابهندی رێكکهوتنێكی نهوتی بێت لهگهڵ بهغدا؟ حكومهتهكهی عادل عهبدولمههدی دهستی له كاركێشایهوه پێش واژۆكردنی ئهو رێكکهوتنه نهوتی و داراییهی كه بڕیاربوو لهم رۆژانهدا رابگهیهنرێت .كێ دهبێته شوێنگرهوهی عادل و چارهنوسی ئهم رێکكهوتنه چی دهبێت هیچ لهو راستیانه ناگۆڕێت كه ههرێمی كوردستان خۆی زهحمهته بتوانێت پابهندی ئهم رێکكهوتنه بێت لهبهر نهبوونی بڕی ئهو نهوتهی كه رێكکهوتنهكه ناچاری دهكات رۆژانه رادهستی سۆمۆی بكات ئهگهر ئهو بودجهی له بهغداوه بۆی دێت هێنده نهبێت كه شتێك له شایسته داراییهكانی كۆمپانیا نهوتیهكان و قهرزی پێشوهختهی فرۆشتنی نهوتی بۆ نهبژێرێت. له ساڵی ٢٠١٤هوه ،ههولێرو بهغدا النی كهم چوار رێكکهوتنی دارایی و نهوتییان ههبووه ،بهاڵم هیچیان به تهواوی جێبهجێنهكراون .له ههمووشیاندا ههرێم نهیوتوانیوه ئهو بڕه نهوته رادهست بكات كه بهپێی رێكهوتنهكان دهبوایه وهك بهشێك له ههناردهی گشتی عێراق سۆمۆ بیفرۆشتایه، لهبهرامبهردا بهغدا بودجهكهی ههرێم ،یان بهشێكی ،نهناردووه .بهاڵم ئایا ئهم گهمهیه له رێكهوتنهكهی بودجهی ٢٠٢٠یشدا بهردهوام دهبێت؟ ئهگهر چی ئاڵۆزییهكانی بهغداو كۆتاییه چاوهڕوانكراوهكهی حكومهتهكهی عهبدولمههدی دهرفهتێكی ئهوتۆی بۆ ئهم رێكکهوتنه نههێشتۆتهوهو هێشتا روون نیه پهرلهمان دهتوانێت یاسای بودجه پهسهندبكات به رهچاوكردنی ئهم رێكکهوتنه دارایی و نهوتییه ،بهاڵم ئهگهر ئهم رێكهوتنهش كراو پهرلهمانیش پهسهندی كرد ههر لهئێستاوه لهوه ناچێت ههرێم بتوانێت جێبهجێی بكات ،زۆربهسادهیی چونكه حكومهتی ههرێم ئێستا خاوهنی ٢٥٠ ههزار بهرمیل نهوتی رۆژانه نیه تا لهبهرامبهردا بیدات به بهغدا. ههرچهنده ههرێم رۆژانه زیاتر له ٤٦٠ههزار بهمیل نهوت ههنارده دهكات له بهندهری جهیهانی توركیاوه بهپێی داتاكانی ئیراك ئۆیڵ ڕیپۆرت، بهاڵم لهراستیدا تهنیا داهات و پارهی ١٧٨ههزار بهرمیل نهوتی رۆژانهی دهستدهكهوێتهوه ،بهشهكهی تری دهڕوات بۆ خهرجی كۆمپانیا نهوتیهكان بهپێی وتهیهكی مهسرور بارزانی كه له دیداری مێری له ههولێر پێشكهشی كرد. مهسرور بارزانی وتی زیاتر له نیوهی داهاتی نهوتی كوردستان بۆ خهرجی كۆمپانیاكانهو مانگانه نزیكهی ٣٠٠بۆ ٣٢٠ملیۆن دۆالر له پارهی نهوتی كوردستان دهگهڕێتهوه بۆ حكومهتی ههرێم .ئهگهر تێكڕای داهاتی نهوت به ٣١٠ملیۆن دۆالری مانگانه وهربگرین ،ئهمه تهنیا پارهی ١٧٨ ههزار بهرمیل نهوتی رۆژانهیه ،ئهگهر نرخی بهرمیلێك نهوت به ٥٨دۆالر وهربگرین (به پێی راپۆرتهكانی دیلیۆت) .كهواته ٢٨٢ههزار بهرمیل نهوتی رۆژانهی ههرێم دهڕوات بۆ خهرجی كۆمپانیاكان و چهند باج و رسوماتێكی تر كه هێشتا روون نیه كێ چهندی بهر دهكهوێت بەهۆی نهبوونی هیچ داتاو شهفافیهتێك له وهزارهتی سامانه سروشتیهكانی ههرێم. كهواته حكومهتی ههرێم تهنها خاوهنی %٣٨.٦نهوتی كوردستانه، بهاڵم بهغدا حسابی ههرههموو نهوته ههناردهكراوهكهی لهگهڵ دهكات. ئایا بهڕاست ههرێم تهنیا خاوهنی ئهم بڕه له نهوتهكهی خۆیهتی ؟ ئهگهر پرسیارهكه نهخێره ئهی ئهو ٢٨٢ههزار بهرمیلهی تری بۆ كێ دهفرۆشرێت؟ ئهگهرچی راپۆرته رۆژنامهوانیهكان باس له وهرگرتنی بهشه بودجهی تهواوی ههرێم دهكهن وهك پێشمهرجێك بۆ رادهستكردنی ئهم ٢٥٠ههزار بهرمیله نهوته ،بهاڵم هێشتا دیارنیه ئهم بهشه بودجهیه چهند ملیار دهبێت؟ بهپێی ههندێك لێكدانهوهی بیركاریهنهی زۆر سهرهتایی ههرێم ناتوانێت ئهم نهوته رادهستبكات ئهگهر بهشه بودجهكهی ئهوهنده نهبێت شتێك له حهقدهستی كۆمپانیا نهوتیهكان وئهو قهرزانهشی پێبداتهوه كه وهك فرۆشتنی پێشوهخته له كۆمپانیاو بازرگانه نهوتیهكان سااڵنی پێشوو وهریگرتووه .ههندێك لێكدانهوهو خهماڵندنی سهرهتایی ئهوه نیشان دهدهن كه ههرێم النی كهم پێویستی به ٩٥٠ملیار دیناری مانگانه ههیه بۆ ئهوهی بتوانێت پابهند بێت به ڕێكهوتنه نهوتی و داراییهكهیهوهو هاوكات موچهی كارمهندانی كهرتی گشتی و خانهنیشینان دابین بكات. ئهم قهیرانهی ئێستای ههرێم دهرفهتێكی گهورهیه بۆ چاكسازی كردن. ئێستا كاتی ئهوه هاتووه حكومهتهكهی مهسرور بارزانی كهرتی نهوتی كوردستان قوتاربكات لهو ههموو كۆمپانیا سكیوریتی و خزمهتگوزارییه ناپێویستانهی كه بهشێكی زۆری داهاتی نهوتی كوردستان دهبهن .ئێستا كاتی ئهوه هاتووه ئهوهی دهكرێت بپارێزرێت بگهڕێنرێتهوه بۆ حكومهتی ههرێم و داهاتی پێ زیاد بكرێت .به كورتی پرۆسهی چاكسازی و روبهڕوبونهوهی گهندهڵی دهبێت له كهرتی نهوت و گازی كوردستانهوه دهست پێبكات .بۆ نمونه سااڵنه نزیكهی ١٠٠ملیۆن دۆالربه ناوی تازهكردنهوهی مۆڵهتی كار بۆ كۆمپانیا نهوتیهكان وهردهگیرێت .ئایا ئهم پارهیه دێته ناو خهزێنهی حكومهت و وهك بهشێك له داهاته نهوتیهكان حساب دهكرێت؟ خۆزگه كهسێك ههبووایه له حكومهتهكهی بارزانی وهاڵمی ئهم پرسیارهی بدایهتهوه چونكه ههموو چاكسازیهك لێرهوه دهست پێدهكات مادام نهوت سهرهكی ترین سهرچاوهی داهاته له كوردستان و عێراقیش. به گشتی ههرێمی كوردستان پێویستی به پاكسازیكردنی پرۆژه نهوتیهكانی خۆی ههیه پێش ئهوهی بچێته ههر رێكکهوتنێكهوه لهگهڵ بهغدا .رۆژانه زیاتر له ٤٦٠ههزار بهرمیل نهوتیان كردۆته ماڵ بهسهر حكومهتی ههرێمهوه ،بهاڵم نزیكهی %٦٢ی داهاتی ئهم نهوته دهچێته گیرفانی كۆمپانیاو خهڵكانی ترهوه .راسته خهرجی كۆمپانیا نهوتیه بهرههمهێنهرهكان و تێچووی ههناردهكردن و بازاریكردن شتێكه له دهسهاڵتی ئهم حكومهتهدا نیه ،بهاڵم بۆچی پاره به كۆمپانیای سیكیوریتی بدرێت له كاتێكدا ههرێم خۆی ٢لیوای هێزی پۆلیسی نهوتی ههیه؟ ئهمه جگه له دادۆشینی سامانی گشتی بۆ بهرژهوهندی بهرپرسه حیزبی و حكومیهكان هیچی تر نیه.
ئ��ا��بوو�ی و زو�ە
12
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
قازانجى نەوتى کوردستان بۆ شەش الیەن دەڕوات
هەرێم لە چوار ئەندامى (ئۆپیک) زیاتر نەوت بەرهەم دەهێنێت ئەنوەر کەریم ئێستا بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان نزیکبۆتەوە لە نیو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەپێی ڕێكخراوی ( )MEESناوەندی ڕووپێوی ئابوری ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست ،لەدوای لەدەستدانی نەوتی کەرکوک بەهۆی ڕیفراندۆمەوە کە کێڵگەکانی (بای حەسەن و هاڤانا) لە کەرکوک لەدەستدرا بۆ یەکەمجارە بەرهەمی نەوتی کوردستان بەرزبێتەوە بەم ڕادەیە ئەمەش بەهۆی بەردەوام هەڵکەندنی بیری زیاتر لە کێڵگەکانی کوردستان توانیویەتی جێگەی ئەو بیرانە بگرێتەوە کە نەوتەکەیان بەرەو نەمان چووە لەبەرئەوە بەرهەم زیادیکردووە. ئێستا هەرێمی کوردستان لە چوار
ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپێک زیاتر نەوت بەرهەمدەهێنێت کە ئەوانیش (کۆنگۆ، ئیکوادۆر ،گیونیا و گابۆنن) ،تەنیا 325 هەزارو 448هەزارو 125هەزار و 207 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا بەرهەمدەهێنن، بەپێی داتاکانی بلومبێرگ بۆ مانگی ئۆکتۆبەر. کوردستان بەرهەمی زیادبوونی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی بەرهەمی نەوتی کێڵگەکانی خورمەڵە کە بەرهەمی گەیاندۆتە 170هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لەالیەن کۆمپانیای کار گروپەوە بەرهەمهێنانی تێدا دەکرێت و کێڵگەکانی ئەتروش زیاتر لە 50 هەزار بەرمیل و کێڵگەکانی تاوگێ نزیکەی 75هەزارو کێڵگەکانی فیشخابور لەسەروو 50هەزار و کێڵگەکانی شێخان نزیکەی 40هەزار بەرمیل و کێڵگەکانی تەقتەق و گەرمیان و هەولێر و قەرەداخ ئەمانەش نەوت
بەرهەمدەهێنن ،چاوەڕێدەکرێت تاکۆتایی ساڵی 2020بەرهەمیان بەڕادەیەکی باش زیاد بکات بەهۆی لێدانی بیری زۆرەوە. هەروەها کۆمپانیای رۆزنەفت کە وەبەرهێنان دەکات لە ناحیەکانی سەر بەپارێزگای دهۆک ئەوانیش بۆ کۆتایی ساڵی 2020دەبێت بتوانن نەوت بەرهەمبهێنن بەمەش بەرهەم بەرەو زیادبوون دەڕوات. بەهۆی ناشەفافی کەرتى نەوتەوە هەر لە دەرهێنان و بە بازارکردن و فرۆشتنی گرێبەستەکان و گەڕانەوەی داهاتدا ،ئەم زیادکردنی بەرهەمە نەبۆتە هۆی ئەوەی خەڵكی کوردستان قازانجێکی بەرچاو بکەن یان ئەو بڕە پارەیەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەیدات بە وەزارەتی دارایی هەر 378ملیار دینارەکەیە بۆ موچەی فەرمانبەران زیاتر نەکراوە بەزیادبوونی بەرهەمی نەوتی کوردستان.
تۆو چاندنو جوتكردن دواكەوت
پەڵە ،جوتیارانی لە چاوەڕوانیدا هێشتۆتەوە سەرچین ساڵح پار ئەم كاتە چەمو رووبارەكانی كوردستان هاژەیان دەهاتو دەشتو دۆڵەكانیش پاراو بوبوون ،گەنمەكەی ئەسكەندەر قادریش لە گەرمیان سەری لە زەوی دەرهێنابوو خۆی نیشانی تینی خۆری پایز دەدا ،بەاڵم ئەمسااڵ گەنمو جۆكەی بە دەرمانكراوی لە فەردەكردووەو تراكتۆرەكەی بە پڕ گازەوە ئامادەكردووەو چاوەڕێی پەڵەیە. ئەسكەندەر قادر جوتیارێكی تەمەن 41ساڵی دانیشتووی گوندی بانیخانە لە گەرمیان ،بەردەوام پرسیاری بارانبارینو كەشو هەوادەكات ،بە “زەمەن”ی وت“ :بەشێك لەو زەویانەی سااڵنە بە گەنمو جۆ دەیچێنم هێشتا ماونەتەوە كە رووبەرەكەی نزیكەی 100دۆنم دەبێت چاوەڕێی بارانی پەڵەم ،لەبەرئەوەی هێشتا كاتەكەی زووەو دوای بارانی پەڵە باشتر سەوز دەبێتو دوور دەبێت لە فەوتانو لەناوچوون”. ئەو جوتیارە لەهەمانكاتدا خاوەنی تراكتۆرێكەو رۆژانە زەوی جوتیاران دەكێڵێت وتیشی“ :ساڵی رابردوو لەم كاتەدا هیچ زەوییەك بە نەچێنراوی نەمابوویەوە هەمووی بە گەنمو جۆ داچێنرابوو ،بەاڵم ئەمساڵ پرۆسەكە لەالیەن جوتیارانەوە بەهۆی دواكەوتنی بارانی پەڵەوە دواخراوە نیوەی رووبەری ساڵی رابردوو نەچێنراوە”. ئەسكەندەر قادر نمونەی هەزاران جوتیاری هەرێمی كوردستانە ،كە چاوەڕێی بارانی پەڵەن بۆئەوەی دانەوێڵەكەیان بچێنن و لەو دڵەڕاوكێیە قوتاریان ببێت كە بەهۆی دواكەوتنی بارانی پەڵەوە توشیان بووە. كەم بارانی ئەمساڵ دوای چەند ساڵێكی پڕ لە تەڕوتوشی دێت ،سااڵنی رابردوو هەرێمی كوردستان پایزو زستانی پڕ لە بارانو بەهاری لێوان لێو لە لێزمە باران تەنانەت الفاو گوزەراند ،هەر لە مانگی 10ەوە جوتیاران چوونە سەر زەوییە كشتوكاڵیەكانیانو دەستیان بە جوت كرد. رووبەری زەوی كشتوكاڵی هەرێم شەش ملیۆنو 787هەزارو 264دۆنمە ،پێنج ملیۆنو 473هەزارو 552 دۆنمی دێمەو ملیۆنێك 313هەزارو 762دۆنمی بەراوە، سااڵنە نزیكەی سێ ملیۆن دۆنمی دەكرێت بە كشتوكاڵو بەرهەمەكەیان زیاتر لە یەك ملیۆن تەن گەنمە.
حسەین حەمەكەریم ،وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاو بە “زەمەن”ی وت“ :هێشتا وەرزی چاندن زووەو دوانەكەوتووە مەترسی نیە لەسەر بەروبووم یان دواكەوتنی باران ،بەشێكی جوتیارانیش ئەوەی وشە وەردیان هەیە چاندویانە”. سەبارەت بە هاوكاریكردنی جوتیاران وتی“ :ئەمساڵ بڕێك پارەی ساڵی رابردوومان لە هەندێك لە فەرمانگەكاندا ماوە بۆ كڕینی پەینی كیمیایی ،پێنج هەزار تەن گەنمی بنەتۆو بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە ،هەمووی بە نرخی %50ی بازاڕ پێیان دەدرێت ،بەاڵم بەهۆی كەمیەوە نەمانتوانیوە بیدەین بە هەموو جوتیارێك ئەمەش وایكردووە تەنیا %5بۆ %10پێویستی جوتیاران پڕبكاتەوە. بۆ بارانی پەڵە هەرێمی كوردستان پێویستی بە بارینی نزیكەی 40ملم بارانە ،بەوتەی بەرپرسانی كەشناسی تائێستا پەڵە نەیداوەو پێشبینی دەكەن لەسەرەتای ئەم مانگەدا پەڵە بدات. فازڵ ئیبراهیم ،بەڕێوەبەری كەشناسیو بومەلەرزەزانی هەرێم بە “زەمەن”ی وت“ :وەرزی باران بارین لە سەرەتای مانگی 10دەستپێدەكات كاتی ئێستا گونجاوە بۆ باران بارین هەرچەندە بارانباریوە ،بەاڵم هێشتا بەشی ئەوە نەباریوە كە پەڵە بدات ،پێشبینی دەكەین سەرەتای ئەم مانگە باران بارین بەشێوە پچڕ پچڕ دەستپێبكات ،كاتەكەی دڵخۆشكەرەو دەتوانرێت بۆ كشتوكاڵ سودی لێوەربگیرێت”. بەڕێوەبەری كەشناسیو بومەلەرزەزانی هەرێم ،وتیشی: “بۆ بارانی پەڵە پێویستمان بە 30بۆ 40ملم بارانی بەردەوامە بۆئەوەی زەوی بە قوڵی 30سم تێرئاو ببێت بۆئەوەی لەڕووی كێاڵنەوە سودی لێببینرێتو ئەو تۆوەی تێیدا دەچێنرێت گەشەبكات ،ئەم بارانەی ئێستا پێشبینی دەكەین بارانی پەڵە بێت لە زۆر ناوچە”. بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی ،دواكەوتنی بارانی پەڵە بۆئەوە دەگەڕێـتەوە كە بەرزە پاڵەپەستۆیەك رێگر بووە لەبەردەم نزمە پاڵەپەستۆكانی دەریای ناوەڕاست بۆ هەرێمی كوردستانو ببێتە هۆی باران بارین. فازڵ ئیبراهیم ،جەختیشی كردەوە ئەمساڵ مەترسی وشكەساڵی نیە ،بەاڵم پێشبینی ناكرێت بارانی ساڵی رابردوو ببارێت.
ئەوانەی قازانجی زیاتر دەکەن لە زیادکردنی بەرهەمی نەوتی کوردستان ئەمانەن: .1دەسەاڵتدارانی پارتی و یەکێتی ،کە بەشیان لە کۆنتراکتەکاندا هەیە .وەک چۆن نەوتی کورستان بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆییت بە 13.40کەمتر دەفرۆشرێت لەراستیدا وانیە بەرمیلێک نەوت تەنیا بە 3- 2دۆالر کەمتر دەفرۆشرێت ئەوەش بۆ دەاڵڵ و پارێزەرەکانن ئیتر پارەکەی تری دەچێت بۆ سەرانی پارتی و یەکێتی ،هەندێجار سعودییەکان کەمێک گرانتر نەوت دەفرۆشن لە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا. .2کۆمپانیا بیانیەکانی نەوت ئەگەر بەرهەم زیاد بکەن بەپێی ڕێژەی ڕێکەوتنەکە لە کۆنتراکەکاندا کە واژۆیان کردوە ئەوا داهاتیان زیاد دەکات. تورکیا تا نەوت .3حکومەتی
بەخاکەکەیدا زیاتر بڕوات ئەوا باجی زیاتر وەردەگرێت بۆ هەربەرمیلێک نەوت 3.44 دۆالر وەردەگرێت بەپێی راپۆرتی دیلۆیت . .4کۆمپانیای رۆزنەفت و کارگروپ کە خاوەنی بۆری نەوتی کوردستانن ئەوانیش 1.5دۆالر بۆ هەر بەرمیلێک وەردەگرن وەک تێچووی گواستنەوەی نەوتی کوردستان هەرچەندە بەپێی راپۆرتەکان تائێستاش ئەم پارەیە هەر نەدراوە بە ڕۆزنەفت و کار گروپ. .5ئەو بانکەی کە پارەی نەوتی کوردستانی بۆ دەگەڕێتەوە ئەوەش قازانج دەکات هەر لە عمولە و گۆڕینەوەی دراوەکە بۆ دراوی عێراقی. .6کۆمپانیا سیکویریتەکانی کوردستان کەسەر بە بەرپرسانی پارتی و یەکێتین ئەمانە داهاتیان ناگۆڕێت و وەک خۆیان دەمێنیتەوە .
بەهۆی ناشەفافی کەرتى نەوتەوە ،ئەم زیادکردنی بەرهەمە نەبۆتە هۆی ئەوەی خەڵكی کوردستان قازانجێکی بەرچاو بکەن
ئــــاگـــــــــــاداری پارێزگای سلێمانی كۆدی پرۆژە { })SUL.G.)3165ساڵی 2019 كەمكردنەوەی نهێنی /بانگهێشتی(كراوە) بۆ پرۆژەی( :کۆکردنەوەو گواستنەوەو چارەسەرکردن و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک و دروستکردن و دامەزراندنی کارگەی بەرهەم هێنانی پەیین لە سنوری زۆنی()1ی شارەزوور) (دووەم جار) پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی كراوە بۆ سەرجەم كۆمپانیاکان دەكات كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە بۆ ئەم كەمكردنەوە نهێنییە ،سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی (كاروباری هونەری /ب.گرێبەستەكان /فرۆشتنی تەندەر) بكات لە نهۆمی زەمینی، بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر ( )2.000.000دوو ملیۆن دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیاو كرێی باڵوكردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایەی كە پرۆژەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت. .1وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی ( )2019/12/2دەستپێدەكات تا رۆژی ( )2019/12/22لە كاتژمێر ()9ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر ()12:00ی نیوەڕۆ. .2رۆژانی گەڕاندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا ( )2019/12/26كاتژمێر ()10:00ی پێش نیوەڕۆ دەبێت. .3رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان رۆژی ( )2019/12/26دەبێت دوای داخستنی صندوقی تەندەر كاتژمێر ()10ی پێش نیوەڕۆ. .4ئەگەر رۆژی كردنەوەو ئاشكراكردنی تەندەر بوو بە پشووی رەسمی بە هەر هۆیەكەوە بێت ،ئەوا یەكەم رۆژی دەوامی دوای پشووەكە دەبێتە رۆژی كردنەوەی تەندەر. .5هیچ تەندەرێك لەدوای كاتی دیاریكراو وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت. .6ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بریتیە لە )3(:ساڵ واتە()1095هەزارو نەوەدو پێنج رۆژ (رۆژی رۆژمێری). .7پێویستە لەسەر کۆمپانیا پابەندی رێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە گشتیەكان ژ()2ی ساڵی ( )2016بێت. .8پێویستە كۆمپانیاكان ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن بۆ ساڵی .2019 .9کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی سلێمانی كرابن بۆ ساڵی .2019 .10پێویستە كۆمپانیا بڕیاری رەزامەندی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات كە هاوپشكەكانی كۆمپانیای تێدا دیاریكراوە. .11پێویستە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو واژۆ بکات یان کەسێکی ڕێگەپێدراو (تخویل) بەنوسراوی فەرمی دیاری بکات. .12بارمتەی سەرەتایی ( )670.000.000شەش سەدو حەفتا ملیۆن دینارە بە(چەکی پەسەندکراو) یان (خطاب ضمان) بۆماوەی ( )148ڕۆژ پێشکەشدەکرێت. .13مەرج نییە پرۆژەكە بۆ كەمترین نرخ ئەسپاردە بكرێت. .14ماوەی بەسەرچوونی تەندەر ( )120سەدو بیست رۆژە لەدوای بەرواری داخستنی صندوقی گەڕاندنەوەی تەندەر. .15دوای داخستنی صندوقی تەندەر هیچ نامەیەكی خۆپارێزی (تحفظ) كاری لەسەر ناكرێتو ڕەت دەكرێتەوە. .16پارێزگای سلێمانی مافی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەندەری هەیە پێش دەرچوونی فەرمانی سپاردن. .17پێویستە كۆمپانیا ئامادەی كردنەوەی تەندەر بێت یان نوێنەرێك بە نووسراوی فەرمی دیاری بكات و ئەگەر ئامادەش نەبێت پرۆسەی كردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت. .18پێویستە کۆمپانیا لەكاتی نەگەڕاندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن (اعتذار) پێشكەش بكات وە تیایدا هۆكاری نەگەڕاندنەوەی تەندەرەكە دیاری بكات. .19پێویستە کۆمپانیا لەكاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ئیمەیڵ ()emailو ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت بەخۆی پێشكەش بكات. .20كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر دەرخستەی پرۆژەكە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بكات. .21كۆمپانیا بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەسەر بەڵگەنامەکانی ستانداردی ئەم پرۆژەیە سەردانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان (هۆبەی تەندەرین) بكات. ((مەرجەكانی بەشداریكردن)) .1ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرە ناوخۆییانەی بەشداری دەکەن پێویستە پلەی پۆلێنکردنیان لە پلە( )1یەک دا بێت ،وە پێناسی پۆلێن کردنیان پێبێت کە لە (وەزارەتی پالندانان)ەوە دەرچووبێت و بەرواری بەسەرنەچووبێت. .2ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرە نیشتمانیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمن پێویستە تۆمار بن و پشتگیری كردنەوەی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم. .3ئەو كۆمپانیا بیانییانەی بەشدار دەبن پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی لقیان هەبێت لەالیەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم. ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری 2019/12/2
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بەشی زەوی و زار /هۆبەی یاسا ئاگاداری بۆ خاوەن مافی بەکارهێنانی پارچە زەوی ژمارە( )68لە کەرتی /47دربندفقرە (حمە حمە صالح قادر)ەوە بۆ هەرکەس و الیەنێکی تر کە پەیوەندارە بە پارچە زەوی سەرەوە. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لیژنەکەمان لیژنەی دەست بەسەراگرتن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی ڕۆژی ( )2019/11/27ئەنجامی دا لەسەر داواکاری هاواڵتی (فاطمە محمد حمە صالح) وەرەسەی خاوەن مافی بەکارهێنانی پارچە زەوی سەرەوە کە داوای راستکردنەوەی ناوی خاوەن زەوی سەرەوەی کردووە لە بڕیاری تەسویەی پارچە زەویەکەدا لەبەرئەوەی ناوی خاوەن زەویەکە لەجیاتی (محمد حمە صالح قادر) بەهەڵە بە (حمە حمە صالح قادر) هاتووە لیژنەکەمان لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکەو بەڵگەنامە ڕەسمیەکانی خاوەن زەویەکەو پاڵپشت بە بڕیاری ( 611ساڵی )1977پێشنیاری کرد بە ڕاستکردنەوەی ناوەکە لە (حمە حمە صالح قادر) بۆ (محمد حمە صالح قادر) جا هەرکەس و الیەنێک ڕەخنەی هەیە لەسەر پێشنیاری ڕاست کردنەوەی ناوەکە با لەماوەی( )15ڕۆژدا لەدوای باڵوبونەوەی ئەم ئاگاداریە لەم ڕۆژنامەیەدا ڕەخنەکەیان پێشکەش بە لیژنەکەمان بکەن بە پێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە مافی ڕەخنەتان نامێنێت. فریا خضر صالح یاسایی سەرۆکی لیژنە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی هۆبەی ڕاگەیاندن بانگەواز بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی هەڵدەستێت بە فرۆشتنی نۆ لیست کەلوپەلی لەکارکەوتوو بە پرۆسەی زیادکردنی ئاشکرا هەرکەسێ خوازیاری بەشداریە پێویستە بارمتەی یاسایی بە بڕی( )1.000.000یەک ملیۆن دینار لەگەڵ خۆی بهێنێت رۆژی سێ شەممە بەرواری 2019/12/10 کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکەمان کە زیادکردنەی لێ دەکرێت. تێبینی :کرێی بانگەوازی رۆژنامەو تەلەفزیۆن لەسەر ئەو کەسەیە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت. شااڵو جەمال رەسول بەڕێوەبەری گشتی 2019/11/27 ونبوون بـاجـێـکی کـارگـەی چـیـمەنـتـۆی بـازیـان ون بــووە بــەنــاوی (بەختیار طیب احمد) لە بەرواری .2019/11/27هەرکەسێک دۆزیەوە پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکات07700535383 :
ا� ��ا ب�� ت
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
11
خامنە چاالکوانێک لە خەمی شوێنەوارەکاندا زەمەن رێکخراوێکی تایبەت بە پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور، لە هەوڵی پاراستنی شوێنەوارە دێرینەکاندان و خانمە رۆژنامەنووسێکیش کە لەو رێکخراوەدا کار دەکات دەڵێت :وەک رۆژنامەنووس و چاالکوانێکی ئەم بوارە ،هەموو سەرنجەکان دەخەمە سەر کەرتی پەروەردە ،چونکە ئەگەر نەوەیەکی پێگەیشتوومان هەبێت لە سااڵنی داهاتوودا کێشەی شوێنەوار بنبڕ دەکرێت. خانمە رۆژنامەنووس و چاالکوانی بواری پاراستنی شوێنەوار و ژینگە (سارا سەردار حەمە) لەدایکبووی هەولێرە و بەشی مێژووی خوێندووە ،بەاڵم لە کاری رۆژنامەنووسیدا گرنگی بە بابەتی شوێنەوار دەدات و ئەمەش وا دەکات لە نزیکەوە ئاگاداری کێشە و کەموکورتییەکانی ئەو بوارە بێت ،هاوکات وەک خۆیشی باسی دەکات هەستی بەوە کردووە کە خەڵکی خۆشەویستییان بۆ مێژوو و رابردووی واڵتەکەیان نییە.
سارا بۆ “زەمەن” وتی :نەبوونی زانیاری و هۆشیاری لەسەر پاراستنی شوێنەوارەکان ،بوونەتە هۆکارێک بۆ دامەزراندنی رێخراوێک کە بتوانێت کار لەسەر ئەو بابەتانە بکات ،پاش تەواوکردنی قۆناغە یاساییەکان (رێکخراوی کەونار بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور)مان دامەزراند. یەکەم پڕۆژەی رێکخراوی (کەونار) کارکردن بوو لەسەر پڕۆژەی (چیرۆکی شوێنەوارەکان) کە بە هەماهەنگی لەگەڵ چوار باخچەی مندااڵن ئەنجامیان دا و دەشڵێت :بە سەردانکردنی باخچەکان و بە بەکارهێنانی کومەڵێ سەمپڵی شوێنەواری دروستکراو و کەرەستەی دیکە ،مندااڵنمان فێری وشەی شوێنەوار و گرنگیی شوێنەوار و چۆنییەتی پاراستی شوێنە شوێنەوارییەکان دەکرد ،ئەم پڕۆژەیە مانگێکی خایاند و پاشان بە کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەت بۆ منداڵە بەشداربووەکان پرۆژەکە کۆتایی پێهات. سارای چاالکوان و رۆژنامەنووس پێناسەی شوێنەوار دەکات کە بەو کەلوپەالنە دەگوترێت کە لە کۆنەوە بۆمان جێماون ،ئەمە وەکو بەڵگەیەکە بۆ ناساندنی مێژوو و شارستانییەتی خۆت بە هەموو جیهان ،لەبەر ئەوەی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان شوێنی ئاوەدانی و بەپیتوبەرکەت بووە ،شوێنێکی گونجاو بووە بۆ دروستبوونی
شارستانییەت ،بۆیە ئێستا لە کوردستان شوێنەواری زۆرمان هەیە. بە بۆچوونی سارا ،شوێنەوار واتای ناسنامە و شوناس دەدات ،بۆیە بۆ گەلی کورد پێویست و گرنگە خەڵک لە هەوڵی پاراستن و راگرتنی ئەو شوێنەوارانەدا بن. سەبارەت بەو هۆکارانەی دەبنە تێکچوونی شوێنەوارەکان، سارا بۆ “زەمەن” وتی :دوو جۆر هۆکارمان هەیە بۆ تێکچوونی شوێنەوار و کەلەپوور ،یەکێکیان بەهۆی رووداوی سروشتییەوە روو دەدەن و مرۆڤ دەسەاڵتی تێدا نییە ،هۆکاری دووەم مرۆییە کە مرۆڤەکان بە دەستی خۆیان شوێنەوارەکان دەشوێنن و تێکی دەدەن ،ئەمەش دوو حاڵەتی هەیە ،یەکێکیان نەزانانە ئەم کارە دەکەن و هۆکارەکەی بۆ نزمی ئاستی هۆشیاریی دەگەرێتەوە ،بەاڵم بە فێرکاری و راهێنان دەکرێت ئەم کێشەیە کەمتر بێتەوە ،حاڵەتێکی تر هەیە کە هەندێ کەس بە ئەنقەست هەوڵی تێکدانی شوێنە کۆنەکان دەدەن و بۆ بەرژەوەندیی خۆیان. سارا وای بۆدەچێت مرۆڤ بۆ داڕشتنی پالنێکی سەرکەوتوو، دەبێ ئەزموون لە رابردوو بەتایبەت ئەو هەاڵنەی کە پێشتر کردوویەتی وەربگرێت و دەڵێت :هەموو جارێ گەڕانەوە بۆ دواوە و ئاوڕدانەوە لە مێژوو ،دەتوانێت کێشەکانمان کەمتر بکات.
وەفای سارا ...لە دایەنگەیەکی جیاوازدا زەمەن
ئەتەکێتی پیرۆزبایی لەدایکبوونی منداڵ زۆرینەمان کاتێک منداڵێک لەدایک دەبێت ،دەچین سەردانی دایکو باوکی دەکەین ،بەاڵم سەردانکردنەکە کۆمەڵێک ئەتەکێتی تایبەت بە خۆی هەیە و دەبێت پێوەی پابەندبن ،چونکە بە پێچەوانەوە وەک کەسێک دەرکەوین کە نەزانێت مامەڵەیەکی شیاو بکات. لە رۆژەکانی یەکەمدا دایک و باوک گرنگی بە تەندروستی منداڵەکە دەدەن و زۆر قەلەقن لە تەندروستی منداڵەکە ،بۆیە باشترە خۆت لە سەردانکردنیان بپارێزیت و ئەوەندەی دیکە نەبیتە هۆی فشار لە سەریان.
خانمێکی دانیشتووی شاری کەالر ،لەپێناو ئابووریی سەربەخۆی خۆیدا ،دایەنگەیەک دەکاتەوە کە جیاوازە لە دایەنگەکانی تر و تەنها ئیشی بەخێوکردنی منداڵ نییە ،یەکەمین مامۆستا و دایکی خاوەن دایەنگەکە قردێلەی کردنەوەی دایەنگەکە دەبڕن. سارا مەجید دانیشتووی شاری کەالرە و دەرچووی بەشی کوردییە ،لە قۆناغی گەنجێتییەوە خولیای بۆ نووسین و کاری ئەدەبیی تێدا دروست دەبێت و لە چەندین پێشبڕکێی ئەدەبیدا پلەی یەکەم بەدەست دێنێت ،لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا ،سارا خەون و سنووری چاالکییەکانی فراوانتر دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش ساڵی 2007رۆژنامەیەکی ژنانە دەردەکات لە ناوچەی گەرمیان بە ناوی (پاریا) و دواجار خۆی گوتەنی بیر لەوە دەکاتەوە دایەنگەیەک بۆ خۆی بکاتەوە ،سارا لەم بارەوە بۆ “زەمەن” وتی: “پێم وا بوو کەرتە ئەهلییەکان بەشی زۆری تواناکانم دەبەن و جگە لەوەی لە رووی ئابوورییەوە سوودێکی وەهای بۆ من نابێت ،بۆیە بڕیارم دا ئیش بۆ خۆم بکەم نەک خەڵکی تر”. سارا پێی وایە نەبوونی ئابووریی سەربەخۆ، خاڵێکی بەهێزە بۆ چەوساندنەوەی ژنان و بەدینەهاتنی زۆرێک لە خەونەکانیان و دەشڵێت: زۆر خەونی ماددی و مرۆڤایەتیم هەبوو کە بە پارە دەکران ،دواجار دایەنگەم هەڵبژارد ،چونکە لەپاڵ ماددییەکەدا ،دایەنگە ئەو بنەڕەتەیە کە منداڵی لێوە پەروەردە دەبێت. ئەم خانمە کە ئێستا دایەنگەکەی لەسەر پێی خۆی وەستاوە ،خەونێکی جیاوازتری هەیە و دەیەوێت تەنیا ئیشی بەخێوکردنی منداڵ نەبێت و دەڵێت؛ من
لە دایەنگەکەمدا کتیێبخانەی مندااڵنم داناوە ،رۆژانە چیرۆکی پەروەردەییان بۆ دەخوێنینەوە ،هۆڵی شانۆگەریم دروستکردووە و لە زمانی گیاندارانەوە پەیامی باشیان دەدەینێ و لەم تەمەنەوە ئەم شتانە دەکەین بە کولتوور تێیاندا. ماوەیەکی زۆر سارا بیر لەوە دەکاتەوە کەسێکی گونجاو و جیاواز هەڵبژێرێت بۆ کردنەوە و بڕینی قردیلەی دایەنگەکە ،لە نێوان دایکی و یەکەمین مامۆستای ئەلف بێیدا هەردووکیان هەڵدەبژێرێت و دەڵێت :پێم وا بوو دوو دیمەنی جوان و گونجاون پێکەوە ،دایکم یەکەم پەروەردەکاری منە و مامۆستای ئەلف بێشم نەبوایە ئێستا من نەمدەتوانی بنووسمو بخوێنم و نەوەیەکی تر پەروەردە بکەم .بێگومان دواجار ویستم بەوەفا بم و رۆڵی دوو مرۆڤی گەورە نیشان بدەم کە کاریگەرییان زۆرە لە ژیانی من. سەبارەت بەوەی پاش ئەو هەموو ساڵە لە دابڕانو گۆڕانکارییانە ،سارا چۆن توانی یەکەمین مامۆستای بدۆزێتەوە ،ناوبراو باسی لەوە کرد پاش گەرانێکی زۆر ،دواجار لە رێی چەند کەسێکەوە ژمارەکەی پەیدا دەکات و بە تەلەفون قسەی لەگەڵدا دەکات ،سارا پەیوەندییە تەلەفونییەکەی بەم شێوەیە بۆ “زەمەن” گێرایەوە :کە تەلەفونم بۆ کرد و وتم بیست و سێ ساڵ بەر لە ئێستا وانەت پێ وتووم ،یەکسەر وتی ئێستا کوێت تەواو کردووە و لە کوێیت؟وتم دایەنگەم داناوەو تۆم دیاریی کردووە بۆ کردنەوەی ،رۆژی کردنەوەی دایەنگەکە زۆر سەرقاڵ بووم ،لە ناکاو خۆی کرد بە ئیدارەدا و یەکسەر ناسیمەوە تەوقەیەکی گەرموگڕی لەگەڵ کردم و پاکەتێک شیرینی بۆ هێنا بووم ،ئەو دیمەنەی ئەو رۆژە و یەکتربینەنەوە جوانییەک بوو بە وشە باس ناکرێت ،بۆ خەڵکەکەش شتێکی جوان و سەرنجڕاکێش بوو ،کە دایکم و مامۆستاکەم پێکەوە قردێلەکەیان بڕی.
دەبێت کاتێک سەردانیان بکەیت هەفتەیەک بەسەر لەدایکبوونەکەدا تێپەڕیبێت ،بەاڵم لە یادی نەکەیت کە پێشتر دەبێت پەیوەندییان پێوەبکەیت و کاتی سەردانەکەی دیاری بکەیت. دەبێت دڵنیابیت کە نەخۆشییەکت نییە کە بگوێزێتەوە بۆ دایک یاخود منداڵە لەدایکبووەکە ،وەک نەخۆشی ئەنفلۆنزا ،ئەگەر حاڵەتێکی لەو شێوەیەت هەیە ،چەند لەو خێزانە نزیک بیت ،باشترە نەچیت. ئاگاداربە هیچ ناوێک پێشنیاز نەکەیت بۆ منداڵەکە ،چونکە دایک و باوک تەنها مافی ناونانی منداڵیان هەیە و خۆشیان هۆکاری تایبەتیان هەیە بۆ ئەوەی ناوێک هەڵبژێرن. لە کاتی ئامادەبوونی دایک و منداڵەکە ،لەو شوێنە بە هیچ شێوەیەک جگەرە مەکێشە. دایکان کە منداڵیان دەبێت زۆر هەستیارن ،بۆیە خۆت بپارێزە لەو قسانەی کە بڵێیت ژیانت خراپ دەبێت.
ژنە راهێنەرەکەی گینس دوو ساڵ لهمهوبهر ،كاتێك چان یونگ بووه راهێنهری یانهی ئێستێرن ،هۆنك كۆنگی شۆك كرد و بووه یهكهم راهێنهری خانم راهێنهرایهتی تیپێكی پیاوانی خولی ئهم واڵته بكات ،بهاڵم خهریكه ئهم خانمه ٢٨سااڵنه ههموو ئاسیا و جیهان شۆك دهكات و به راهێنهرایهتیكردنی تیپێكی پیاوان مێژوو بۆ خۆی دهنووسێتهوه. چان وهرزی رابردوو لهگهڵ یانهی ئێستێرن بووه پاڵهوانی خولی یانهكانی هۆنك كۆنگ و له كتێبی گینس ناوی تۆماركرا و بووه یهكهم خانمهراهێنهر لهگهڵ تیپێكی پیاوان ببێته پاڵهوانی خولێك.
بەهێزترین پیاوی جیهان ئيمانۆئێل یاربورۆی ئەمریکی ،یاریزانێکی یاری جۆدۆیە و ناوی له كتێبی گینسدا وەك بەهێزترین یاریزانی جیهان تۆمار كراوە. ئەو یاریزانە بااڵی ٢03سەنتیمەتر و كێشی ٢70كیلۆگرام بووە ،لە تەمەنی 51ساڵی كۆچی دوایی كرد. ئەو یاریزانە ئەمریكییە ،سەرەڕای كێشی زۆر و جەستەی گەورە، ناوبانگێكی زۆری بووەو یاریزانی جۆدۆ بووە و چەندین خەاڵتی بەدەستهێناوە.
ئەسپێکی جیاواز قیسمەتی بیابان ،ناوی ئەو ئەسپەیە کە بەهۆی وەستان لەسەر هەردوو قاچی ناوی چووە کتێبی گینسەوە. تۆماری جیهانی گینس بڕوانامە دەدات بەو ئەسپە ،لەبەر ئەوەی بە خێراترین كات دەتوانێت لە ماوەی 9.٢1چركەدا ،دووری 10مەتر لەسەر هەردوو قاچی دواوەی بڕوات. قیسمەتی بیابان تەمەنی 16ساڵە و خاوەنەكەی شێخ مریەم بنت موحەمەد بنت رەشید ئالمەكتوومە ،واتە كچی سەرۆكوەزیرانی ئیماراتی عەرەبییە و لە بنەماڵەی شایە.
10 خامنە شاعیری کەرکوک (ئاوێزان نوری):
ا� ��ا ب�� ت
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
دەالکی پیاوان قەرەباڵغرتە لە ساڵۆنی ژنان * بۆچی پەنات بۆ نووسین برد و نووسین وەاڵمی چ پرسیارێکی دەروونی تۆی داوەتەوە؟ نووسین الی من حەز و خولیایەکی منداڵیم بوو ،لەدەرەنجامی کتێبخانە بچووکەکەی باوکم بۆم دروستبوو کە دیوانەکانی (بێکەس و نالی و مەحوی و گۆران)ی لەخۆ دەگرت ،بەاڵم دواتر لە تەمەنی هەرزەکاریمدا بوو حەزێکی ناوبانگ و نەمری لە ناخمدا ،ئێستا هەمان ئارەزووی منداڵیم هەیە. * ژینگە و کێشە خوێناوییەکانی کەرکوک چ کاریگەرییەکیان لەسەر هزرو نووسینەکانت دروستکردووە؟ ماتەمینی و خەمی هەمیشەیی تێدا چەکەرەکردووم ،هەر ئەمە هۆکارێکە بۆ وەستان لە شوێنێکدا لە نووسین ،چونکە نامەوێ دەقەکانم بۆنی نەوت و رەنگی خوێن و تامی مەرگ بدات. * خۆت و هاوسەرەکەت نووسەرن ...مەودای پەیوەندی نێوان نووسین و ژیانی هاسەرێتیتان چۆنە؟ نووسین و شیعر ...من و عومەر سەیدەیبەیەک ناساند ،لە نووسیندا هەردووکمان دڵناسکین و پێویستیمان بە نازکێشانە ،بەاڵم لە دونیای واقیعدا دوو مرۆڤی کامڵ و گونجاوین پێکەوە ،ئەگەرچی لە بیروڕادا زۆر جیاوازین و هەریەکەمان لە هەندێک شتدا کامڵ و لە شتی دیکەدا کەموکورتیمان هەیە ،بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا تەواوکاری یەکدین ،نووسەربوونمان وای کردووە هاوڕێ بین. * لە نێوان کابانێکی باش و نووسەرێکی باشدا هەوڵ دەدەیت کامیان بیت؟ خۆم کابانێکی زۆر باشم بە حوکمی ئەوەی کچیگەورەی ماڵ بووم ،هەر لە تەمەنی حەوت ساڵیمدا گەورەیان کردم ،ئێستا هەوڵدەدەم نووسەرێکی باش بم. * تۆ هەم نووسەریت و هەم دایک ...هەستی دایکێکی شاعیر چۆنە کاتێک منداڵەکەی بە (دایکە) بانگی دەکات؟
گەورەترین قوربانی ...قوربانی ژنێکی نووسەرەکە دەبێت بە دایک ،چونکە ژانی ئازاری منداڵێک قورسترە لە ژانی شێعرێک ،منداڵەکەت کە دەڵێ دایکە ئیدی ناچار دەبیت نووسین و خوێندنەوە پەراوێز بخەیت ،چونکە منداڵەکەت و پەروەردەی و داواکاریو پێویستییەکانی پێویست ترە تا شیعرێک الی من. * هەمیشە دەگوترێت لە نێوەندی ئەدەبیدا خانمە نووسەرەکان زۆر موجامەلە دەکرێن ...هۆکاری ئەمە چییە؟ من بۆ خۆم لە مێژە ئەم رەخنەیەم هەیەودڵگرانیشم ،رەنگە هەڵەش بم ،بەاڵم چونکە لە کۆمەڵگەی چاوی برسیی ئێمەدا بۆ ژن گومان دەکەیت دەست خۆشییەکان بۆ تۆن وەکو ژنێک یان نووسەرێک ،لەم حاڵەتەشدا ئەگەر ژن خۆی هۆشیار نەبێت لە چ ئاستێکدایە ،کەموکورتی دەکەوێتە بواری نووسینەکەی ،ئەگەرچی لە دونیای ئەمڕۆو لەڕێی تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکانەوە نەک ژن ،موجامەلەی پیاوانیش زۆر بووە ،کە ئەمەش فەوزایەکی خراپی بە خۆوە بینیوە، لۆژیک وایە نووسینەکان وەکو خۆیان خوێندنەوەیان بۆ بکرێت بەدوور لە موجامەلەی رەگەزی. * راستە خانمە شاعیرەکان حەز بە چارەی یەکتر ناکەن؟ نا ...پێم وا نییە وا بێت ،بە پێچەوانەوە دەیبینم،من هێندەی بە نووسینێکی جوانی پیاوێک دڵخۆشم، دوو هێندە بە نووسینێکی جوانی ژنێک. * لە کاتی شیعر خوێندنەوەدا هەست بە حوزنێکی مێینانە دەکەین لە دەنگتا ،ئەمە لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە؟ شیعر واتە شعور ...واتە هەست ،من کە ژینگەوواقیعم هەمیشە خەم و تەمومژاوی بێت ،جۆری کارەکەم کە 14ساڵە لە بواری رێکخراوی ژناندا کار دەکەم و بیستنی ئەم هەموو چیرۆکە تراژیدیانەو کاریگەریی بێنازیی منداڵیی خۆم هەموو هۆکارن. * زۆر خانمە نووسەر هەن خۆیان دەپارێزن
مێیایەتی خۆیان لە دەقدا تەوزیف بکەن ،بەاڵم تۆ ئازایانە ئەمەت کردووە ،هۆکار چییە کە بەشێک لە خانمەکانی تر ناتوانن ئەمە بکەن؟ ئەگەرچی لەگەڵ جیاوازیی شیعرو ئەدەب نیملە نێوان نێر و مێدا ،بەاڵم هەندێ رەهەند و ئامرازو وشە هەن ،دەبێ جودامان بکاتەوە لە یەکدی بۆ ناسینەوەی رەگەزی نووسەر و ناسنامەکەی، جۆری پەروەردەو کارەکانمان وای کردووە رەنگدانەوەی لەسەر دەقەکانیشمان هەبێ ،بۆیە من پێمخۆشە خوێنەر هەست بکات رەگەزی نووسەرەکە چییە ،دواتر ئەو شتانە ئەگەر من وەکو ژنێک نەینوسمەوە و وێنای نەکەم کێ بیکات. * ئایا راستە پاش هاوسەرگیری خۆشەوسیتی نێوان ژن و پیاو کاڵ دەبێتەوە؟ کاڵبونەوە بەو شێوەیە نا کە ئاماژەی پێدەکەن،بەاڵم وەکو ئەرک و بەرپرسیارێتی و کۆمەڵێک شتی دیکە ،کاتمان بۆ خۆشەویستی یەکتر کەم دەبێتەوە. * بە گشتی خانمانی کورد هێندەی گرنگیی بە رووخسار دەدەن گرنگی بە فکر و خۆپێگەیاندن نادەن ...ئەمە بۆچی وایە؟ پرسیارێکی گشتگیرە ...شمولی هەموو کەسناکات ،ئێستاش یەکەمەکانی پۆلی شەش و زانکۆکان و پێشبڕکێکان لە رەگەزی مێن ،دواتر دەالکی پیاوان قەرەباڵغترە تا ساڵۆنی ژنان ،پیاوانیش هێندەی ژنان گرنگیی بە رووخسار دەدەن ،بەاڵم پێیانەوە دیار نییە ،بەداخەوە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا پیاوان بە دوای ژنی رۆشنبیردا ناگەڕێن ،بە دوای ژنی جواندا دەگەڕێن ،هاوکات دەرفەت بۆ گەشەی هزریی ئافرەت زۆر کەمەو لە ماڵەوە وەک کابانێک رۆڵ دەبینن و هەوڵ دەدەن زیاتر پەرە بە الیەنە کۆمەاڵیەتییەکان بدەن ،بۆ ئەوەی جێیان بێتەوە لە کۆمەڵگەدا ،بە گشتی ئەوەندەی دەرفەت بۆ پیاو رەخساوە کەمتر بۆ ژن رەخساوە.
دەیەوێت جیهان رەنگ بکات زەمەن کچە دەستڕەنگینێکی بواری شێوەکاری لە شاری دەربەندیخان ،باس لەوە دەکات کە چەندین رێگای سەخت و ناڕەحەتی بڕیوە تا گەیشتووە بەو ئاستەی ئێستا کە دڵی مندااڵن و گەنجان خۆش بکات و بە کارە خۆبەخشییەکانی شوێندەستی بەسەر خوێندنگە و پارک و شوێنە گشتییەکانەوە دیار بێت. ئەوین حەیدەر لەدایکبووی شاری دەربەندیخانە و جگە لە خوێندن سەرقاڵی کاری نووسین و وێنەکێشانە ،هاوکات
وەک چاالکوانێکیش کاری رێکخراوەیی و خێرخوازی دەکات ،ئەوین بۆ “زەمەن” دەڵێت :لە تەمەنی منداڵیمەوە حەز و خولیام بۆ هونەری شێوەکاری هەبووە و هەر لەو کاتەوە تاکو ئێستا هونەر سەرتاپا ژیانمی داگیر کردووە ،من هەرگیز لە کاری هونەری بێزار نابم و ئەو کاتە هەست بە ئاسوودەیی دەکەم کە وێنە دەکێشم. ئەوین بەو کارە خۆبەخشانەی لەگەڵ هاوڕێکانی ئەنجامی دەدات دڵی خۆشە و دەڵێت :خۆشحاڵم کە لەگەڵ هاوڕێکانمدا شوێندەستمان بە خوێندنگە و پارک و شوێنە گشتییەکانەوە دیارە و دەبینە مایەی دڵخۆشیی خەڵکی شارەکەم.
ئەم خانمە دەستڕەنگینە نایشارێتەوە کە زۆرجار بەهۆی رەخنەی روخێنەرەوە توشی نائومێدی بووە و ویستوویەتی واز لە کاری هونەری بێنێت ،بەاڵم خۆی گوتەنی بەشێک لە هاوڕێکانی و مامۆستا دڵسۆزەکانی دەستیان گرتووە و هیوایان داوەتێ بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە کارکردن. ئەوین لە پەنا کاری هونەریی و خۆبەخشیدا ،بەهرەی شیعرنووسینیشی هەیە و لەمبارەوە دەڵێت :دوو شت منیان کرد بە شاعیر ،یەکەم خۆشەویستی زۆرم بۆ هونەر ،دووەم زۆر خوێندنەوەم لە بواری رۆمان و کتێبی دەروونیدا. بەالی ئەوینەوە هونەر مانای ژیانو جوانییە ،ئەو لە تابلۆکانیدا جوانیی سروشتو دەریاکان و دڵۆپەکانی باران و هەستە جوانەکانی ژیانی خۆی دەنەخشێنێت و دەشڵێت :ئەو کاتانەی دەستەکانم بۆیاوی دەبێت ئاسوودەترین مرۆڤم و هەست بەوە دەکەم کە چەند خۆشە مرۆڤ بگات بەو ئامانجەی کە دەیەوێت ،حەز دەکەم هەموو جیهان بە رەنگ بڕازێنمەوە. ئەوین لەم دیدارە تایبەتەی “زەمەن”دا باس لەوەش دەکات کە بەشیکی زۆر لە تابلۆکانی تەرخانکردووە بۆ ئازارەکانی گەلەکەی و کێشەی ئافرەت و دەڵێت: چونکە خۆم ئافرەتم تێدەگەم ئافرەت حەز و خولیا و بەهرەیان هەیە ،بەاڵم بەهۆی خێزان و کۆمەڵگەوە بەهرەکانیان دەشارنەوە. ناوبراو گلەیی لەوەش دەکات کە خەڵک بە شێوەیەکی گشتی ئاستی رۆشنبیرییان نزمە و گرنگی بە هونەر نادەن و دەڵێت: سەدان پێشانگا بکەرەوە جگە لە هونەردۆستان ،هیچ خێزانێک ئامادە نییە بێت و تابلۆ بکڕێت.
لە گینسەوە بە قژی چووە گینسەوە ئەبریل لورنزاتی ،ژمارەیەكی تازەی پێوانەیی تۆماركرد لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان بەهۆی قژیەوە. درێژیی قژی ئەبریل لە پێستی سەریەوە هەتا بنەپێی 1.5٢ مەترە ،ئەم خانمە ئەرجەنتینیە تەمەن 17ساڵە ،لە تەمەنی 7 ساڵییەوە قژی نەبڕیوە. ئەم خانمە لە تەمەنی منداڵیدا جارێك قژی بڕیوە و شێوەی لە كەسایەتی مارا ویسلون چووە لە فیلمی Matildaو دوای ئەوەی رقی لە شێوەی خۆی هەستاوە.
خانمە شاعیری کەرکوک (ئاوێزان نوری) دەنگێکی مێینانەی شیعریی کوردییەو یەکێکە لە چاالکوانە دیارەکان کە زیاد لە بوارێکدا دەنووسێت و کار دەکات ،لەم دیدارە تایبەتەی “زەمەن”دا ،ئاوێزان باس لەو هۆکارانە دەکات کە پەنای بردووەتە بەر نووسین و وەاڵمی هەندێک پرسی دیکەی تایبەت بە ژیانی خۆی دەداتەوە. سازدانی :زەمەن
لە بانگبێژییەوە بۆ گۆرانی وتن زەمەن گۆرانیبێژێکی الوی شاری سلێمانی کە فەرمانبەریشە لە لیوای بەرگریی و فریاکەوتن ،بە سەرەتایەکی باش دەستی بە گۆرانی وتن کردووەو بە گوتەی بەشێک لە موزیکزانەکان چاوەڕێی ئەوەی لێ دەکرێت لە داهاتوودا ببێت بە یەکێک لە دەنگە دیارو ناسراوەکان. ئامانج ئەحمەد ناسراو بە ئەلیاس جۆاڵ، گەنجێکی دەنگخۆشی شاری سلێمانییەو وەک خۆی دەڵێت ئەلیاس ناوێکە خۆی حەزی لێ بووەو وەک نازناو هەڵیبژاردووە، جۆاڵش نازناوی بنەماڵەكەیانەو بەهۆی باوکییەوە بۆیان ماوەتەوە کە ٢٠ساڵ کاری جۆاڵیی کردووە لەبەر بەلەدێکەی سلێمانی. ئەلیاس کە ئێستا فەرمانبەرە لە لیوای 3ی بەرگریی و فریاکەوتن ،سەبارەت بە دەستپێکی گۆرانی وتنی بۆ “زەمەن” وتی“ :لە تەمەنێکی زۆر منداڵییەوە توانیومە گۆرانی بڵێم ،بەاڵم دەرکەوتنم دواکەوت تا ساڵی ٢٠16بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ دەستم بە کاری هونەری کرد، زۆر بۆنە هەبوو گۆرانیم لێ دەوت لەگەڵ برادەرەکانمدا ،دواتر کە وتیان دەنگت باشە ئیتر بیرم لێکردەوە دەنگم ئاشکرا بکەم”. پێشتریش ئەلیاس بانگبێژ بووەو بە وتەی خۆی داوایان لێکردووە هەمیشە ئەم بانگ بدات ،چونکە دەنگەکەیان بە دڵ بووەو دەشڵێت :دواتر پرسی چەند کەسێکی مۆسیقیم کردو لەگەڵ هەندێک هونەرمەند تاقییان کردمەوە ،هەموویان هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی من ئەو توانایەم هەیە کە وەکو گۆرانیبێژێک دەرکەوم و بەردەوام بم ،هەموان بۆچوونیان وا بوو
بەرزترین هۆتێلی جیهان ریكۆردی بەرزترین هۆتێلی جیهان لە كتێبی ریكۆردەكانی گینس بەخشرایە هۆتێلی “جی دەبلیو ماریۆت ماركۆیس” لە شاری دوبەی ئیمارات. ئەو هۆتێلە لە 77نهۆم پێكهاتووە كە هەر نهۆمەی زیاتر 8٠٠ژووری لەخۆگرتووە ،بە 355مەتر بەرزایی ئەو ریكۆردەی بۆ خۆی دەستەبەر كردووە. جگە لەژوورەكان ،هۆتێلەكە كۆمەڵگەیەكی سەرنجراكێشی پێكهێناوە كە 14 ریستورانتو كافتریاو هۆڵی كۆبوونەوەو كۆنفرانسی رەسمیی تێدایە كە هەركام لە نهۆمەكانی دەتوانێت جێگەی حەسانەوەو كۆبوونەوەی كار بۆ زیاتر لە هەزار كەس بێت.
کە دەنگێکی تایبەت و گڕو تازەو رەسەنی تایبەت بە شاری سلێمانیم هەیە. ئەلیاس ئەوە رەت دەکاتەوە کە السایی هیچ گۆرانیبێژێکی پێش خۆی بکاتەوەو دەیەوێت رێچکەو شێوازی تایبەت بە خۆی هەبێت و دەڵێت :من بە گۆرانی و مقامەکانی مامۆستا دیالن فێری گۆرانی وتن بووم و دەنگیشم هاوشێوەی دەنگە رەسەنەکانە ،زۆربەی گوێگرەکانیشم داوای گۆرانی ئەوم لێ دەکەن.
سلێمانی خۆشەویستترین شوێنە لەالی ئەم گەنجە گۆرانیبێژە ،ئەو خۆشەویستییەش وای لێکردووە گۆرانییەکی تایبەت بڵێت بۆ شاری سلێمانی ،ئەلیاس رەخنەی لەو گۆرانیبێژانەش هەیە کە لە گەعدەکاندا دەردەکەون و دەڵێت: گەعدەکردن پێی ناڵێن هونەر ،بە بۆچوونی من هیچ هەستێک لە گۆرانی گەعدەدا نییە، بەاڵم ئیتر بووە بە شێوازێک و زۆر کەس پێیان خۆشە بە شان و باڵیاندا هەڵبدرێت.
بایرن میونشن لە گینسدا بایرن میونشن بهڵگهنامهی فهرمی كتێبی گینسی بۆ ژماره پێوانهییهكان پێدرا ،دوای ئهوهی ریكۆردیان له ژمارهی سهركهوتنه لهسهریهكهكانی چامپیۆنزلیگ له یاریگهی خۆیان تۆمار كرد. تۆماس مۆلهر و فیلیپ الم ،له كاتی وهرگرتنی بهڵگهنامهكهی گینس ئامادهبوون ،كه یانهكهیان له وەرزی ٢٠17دا شازده سهركهوتنی لهسهر یهكیان له بهردهم هاندهرانیان بهدهستهێنا. بایرن میونشن لهو وەرزەی چامپیۆنزلیگ لهسهر دهستی ریاڵ مهدرید ماڵئاوایی كرد ،بهاڵم توانی ناسناوی بۆندزلیگا له بهرژهوهندی خۆی یهكال بكاتهوه.
ن�� ڵ ��ودەو �ڵ�ە ت��ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
9
ئایا سەرەتای کۆتاییە؟
یەکێتی ئەوروپا لەبەردەم ئاڵنگارییە سەختەکاندا جیاوازەکانی سااڵنی رابردوو لە ئەوروپا دەرخەری سەرکەوتنی گروپ و پارتە راستڕەوەکان بوون ،کە دواهەمینیان هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بوو لە ئایاری ٢٠١٩دا کە تیایدا پارتە راستڕەوەکانی وەکو “بریگزت”ی بەریتانی و پارتی “کۆمەڵەی نیشتمانی” راستڕەو لە فەرەنساو چەندین پارت و گروپی سیاسی دیکەی راستڕەو لە ئیتاڵیاو هەنگاریا و ئەڵمانیا. ئەوانەش، هەموو سەرباری جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و گەشەکردنی چاالکی بزووتنەوە جوداخوازییەکان لەنێو واڵتانی کیشوەرەکەدا ئاڵنگارییەکی دیکەیە لەبەردەم یەکێتی ئەوروپادا ،دەتوانین لێرەدا نمونەی هەرێمی کەتەلۆنیا بهێنینەوە کە داوای جیابوونەوە دەکەن لە ئیسپانیاو هێشتا خۆپیشاندانەکانیان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامی هەیە، سەرکەوتنی ئەو هەواڵنەش هێمایەکە بۆ فراوانبوونی رووبەرەکانی جیابوونەوەو سەربەخۆبوون لە رۆژئاوای کیشوەرەکەوە بۆ رۆژهەاڵتی ،دەکرێت لێرەدا چەند نمونەیەک بهێنینەوە لەوانە هەرێمی باسک لە ئیسپانیاو هەرێمی فالندێرز لە بەلجیکاو هەرێمی کۆرسیکا لە فەرەنساو هەرێمی بادانیاو باشوری تیرۆل لە ئیتاڵیاو هەرێمی باڤاریا لە ئەڵمانیا .سەرکەوتنی رەوتی جوداخوازی لە هەر یەکێک لەو هەرێمانە بە ئەندازەی پاتایەکی درم لە کۆی واڵتانی ئەوروپادا باڵو دەبێتەوە ،بێ گومان ئەوەش کاریگەری کوشندە دەخاتە سەر شیوەی یەکێتی ئەوروپا لە ئایندەدا.
زهمهن رۆژنامەوانییەکەی چاوپێکەوتنە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ،کە لەگەڵ گۆڤاری “ئیکۆنۆمیست”دا ئەنجامی دابوو چەبدین نیشانەی پرسیاری دروست دروستکرد لەسەر سیستمی سیاسی و ئابوری جیهان بەگشتی و یەکێتی ئەوروپا بەشێوەیەکی تایبەتی. لەو چاوپێکەوتنەیدا ماکرۆن رایگەیاند “سیستمی جیهانی کە لە دوای جەنگی سەرکەوتووانە جیهانیەوە دووەمی نێودەوڵەتییەکان کێشە رووبەڕووی بوەوە ،ئێستا لە قەیرانێکی گەورەی بێ پێشینەدایە ،هەروەها ئەو داکشانە هەنوکەییەی باڵی بەسەر یەکێتی ئەوروپادا کێشاوە دەرەنجامی چەندین قەیرانی سیاسی و ئابوری و کۆمەاڵیەتی گەورەیە کە رووبەڕووی واڵتانی کیشوەرە پیرەکە بوەتەوەو پەیمانی ناتۆش لە سەر پێخەفی مەرگێکی هێواشدایە”.
تارمایی هەرەسی ئابوری
بە دەر لەو قسانەی سەرۆکی فەرەنسا، ژمارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سیستمی ئابوری جیهانی بە خودی ناوچەی “یۆرۆ”شەوە لە دۆخێکی ئابوری خراپدایە. بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کریستالینا گیۆرگییفا ئاماژە بەوە دەکات کە رێژەی قەرزی جیهانی گەیشتووەتە ١٨٨ترلیۆن دۆالر ،ئەوەش رێژەیەکە کە پێشینەی نەبووە لە مێژوودا ،بەشێوەیەک ٢٣٠لە سەدی ئەو قەرزە دەکەوێتە داهاتی گشتی جیهانیەوە. هەڵبەت ئەو رێژە زۆرەی قەرزە جیهانیە بەشێکی لێکەوت و کاردانەوەی لەسەر ناوچەی یۆرۆش جێهێشتووە بەشێوەیەک کۆی گشتی قەرزە حکومییەکانی واڵتانی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٩دا ١٠ترلیۆن یۆرۆی تێپەڕاندووە ،هاوکات هەندێ لە واڵتانی یەکێتی ئەوروپا لە ریزبەندی هەرە واڵتە قەرزارەکانی جیهان هەژمار دەکرێن ،لەوانە یۆنان کە قەرزە گشتییەکەی نزیک دەبێتەوە لە ١٨٢لە سەدی داهاتی گشتی واڵتەکە، ئیتاڵیاش قەرزە گشتییەکەی نزیک دەبێتەوە لە ١٣٤لە سەدی داهاتی گشتی واڵتەکە، هەروەها پورتوگال قەرزە گشتییەکەی نزیک دەبێتەوە لە ١٢٣لە سەدی داهاتی گشتی
واڵتەکەو بەلجیکاو قوبروسیش بە رێژەی ١٠٥لە سەدی داهاتی گشتی واڵتەکەیان قەرزارن .گرفتی قەرزاری هاوکاتە لەگەڵ باڵکێشانی تارمایی هەرەسی ئابوری بەسەر هەندێ واڵتی دیکەوە کە هەڕەشە لە واڵتانی یەکێتی ئەوروپا دەکات لە سەروو هەمووشیانەوە ئەڵمانیا کە خاوەنی گەورەترین ئابوریە لە ناوچەی یۆرۆدا. سەرباری هەموو ئەوانەش رێژەی گەشەی ئابوری تۆمارێکی زۆر الواز بەخۆیەوە دەبینێ لە زۆربەی واڵتانی یەکێتیەکەدا، ئەوەش ئەگەری بەرجەستەبوون یاخود روودانی هەرەسە ئابوریەکە لە نێو کیشوەرە
پیرەکەدا بەهێزتر دەکات .بۆ نمونە ئیتاڵیا خاوەنی سێهەم گەورەترین ئابورییە لە نێو واڵتانی یەکێتیەکەدا ،بەاڵم قەرزی گشتی ئەو واڵتە گەیشتووەتە ٢ملیارو ٨٠٠ملیۆن یۆرۆ ،هاوکات کورتهێنانی بودجەی گشتی ٢،٨لە سەدی تێپەڕاندووە ،ئەوانە لە کاتێکدان کە گەشەی ئابوری ئەو واڵتە ٠،١ لە سەدی تێنەپەڕاند لە ٢٠١٩دا .بێ گومان هەر هەوڵێکی ئیتاڵیا بۆ دانەوەی قەرزەکانی ئەگەری ئەوەی هەیە کە قەیرانێکی نوێ دروست بکات کە کاردانەوەکانی زۆر رووخێنەر دەبن لەسەر ئابوری گشتی کیشوەرە پیرەکە.
لەنێوان کەڵبەی راستڕەوەکانو جوداخوازەکاندا
رەنگە سەرکەوتنی ئەستێرەکانی رەوتی راستڕەوە توندئاژۆکان لەم سااڵنەی دواییدا لە ئەوروپا لە تاقیکردنەوە هەڵبژاردنەکانی ئەو کیشوەرەدا هێمایەکی گرنگ بێت بۆ ئەوەی کە رەشەبای رەوتە نەتەوەییە توندڕەوەکان سەرلەنوێ بەرۆکی کیشوەری ئەوروپای گرتبێتەوە، کە رەنگە راتەکانی گەورە لەسەر دیمەنی سیاسی کیشوەرە پیرەکە دروست بکات و خودی پرۆژەی یەکێتیەکە بخاتە ژێر مەترسیی هەڵوەشانەوەوە .هەڵبژاردنە
جەنگی گاز و ملمالنێی ئەمریکاو روسیا
واڵتانی ناوچەی یۆرۆ هێنانی گازی روسیا لە رێگەی ئۆکرانیاوە بە بەشێک لە سیاسەتی ئاسایشی نەتەوەیی کیشوەرەکەیان دەزانن ،ئەمە جگە لەو دوو پرۆژەیەی دیکە لە هەمان چوارچێوەدا، کە یەکێکیان لە رێگەی تورکیاو ئەوی دیکەیان لە رێگەی دانیمارکەوە دەبێت و ساڵی داهاتوو دەکەوێتە بواری کارپێکردنەوە .ئەمە ئەگەر بزانین کە رێککەوتننامەی هێنانی گازی روسی لە رێگەی ئۆکرانیاوە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.
ئەم بابەتە خەرەندێکی قوڵی لە نێو ماڵی یەکێتییەکەدا دروستکردووە ،بەشێوەیەک پرۆژەی رێڕەوی گازی روسی بە خاکی تورکیادا لەالیەن ئۆکرانیاو پۆڵەنداو واڵتانی بەڵتیکەوە رەت دەکرێتەوەو پێیانوایە دواتر دەبێتە کارتێکی فشاری سیاسی لەالیەن روسیاوە بۆ سەر یەکێتی ئەوروپاو خودی یەکێتیەکەش دەکاتە پاشکۆی سیاسەتەکانی روسیا ،لە بەرامبەردا فەرەنساو ئەڵمانیا دەربارەی ئەو پرۆژەیە رای جیاوازیان هەیە .لەوبارەیەوە سەرۆکی پۆڵەندا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رەخنەی توندی لە سەرۆکی فەرەنسا گرت کاتێک پشتیوانی کرد لە پرۆژەی هێڵی “نۆرد ستریم ،”٢سەرۆکی پۆڵەندا رایگەیاند “فەرەنسیەکان وەکو پۆڵەندییەکان هەست بە بوونی ورچی روسی ناکەن لەسەر قوڕگیان”.
پرسی پەنابەران
نزیکەی چەند دەیەیەکە ،واڵتانی ئەوروپا بووەتە رووگەی سەرەکی ئاڕاستەی کۆچی ناشەرعی و نایاسایی ،ئەوەش لە ٢٠١٥دا گەیشتە ترۆپکی خۆی کاتێک بە سەدان هەزار پەنابەری جیاوازی والتانی رۆژهەاڵتی ناوین و باکوری ئەفریقیا بەرەو ئەو کیشوەرە هاتن .ئێستا دووبارە دابەشکردنەوەی پەنابەران و پشکی هەر واڵتێک لە وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە بووەتە بابەتێکی جێگەی مشتومڕی نێوان واڵتانی یەکێتییەکەو تا ئەم چرکەساتەش نەتوانراوە چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە ،ئەوە لە کاتێکدایە کە شەپۆلی کۆچی نایاسایی بەردەوامی هەیەو هەموو پالن و سیاسەت و ئەو رێوشوێنانەی لەالیەن یەکێتی ئەوروپاوە گیراونەتە بەر بۆ بەرگرتن لە کۆچی نایاسایی شکستی هێناوە ،سەرباری خەرجکردنی ملیۆنان یۆرۆ بۆ ئەو مەبەستە .زۆرجار بابەتی کۆچی نایاسایی لە الیەن واڵتانی دیکەوە دەقۆزرێتەوە بۆ فشار خستنە سەر یەکێتی ئەوروپا ،وەکو ئەوەی کە بەم دواییانە لەالیەن تورکیاوە ئەنجام درا دوای ئەوەی ئەو واڵتە هەڕەشەی کرد بە هەڵوەشاندنەوەی تاکالیەنەی رێککەوتننامە ئازاری ٢٠١٦ی نێوان تورکیاو یەکێتی ئەوروپا بۆ بەرگرتن لە شەپۆلی کۆچبەرانی نایاسایی ،کە بەشێکی زۆریان لەو واڵتەوە دێنە دەروازەکانی یەکێتی ئەوروپا.
هاوشێوەکەی دۆناڵد ترەمپ زهمهن رۆژنامەی نیویۆرک تایمز وتارێکی درێژی نوسەری ئەمریکی بە رەگەز هیندی مانیشا سینهای باڵوکردەوە ،کە تیایدا ئاماژەی کردووە بە خاڵە هاوبەشە گەورەکانی نێوان هەردوو سەرۆک ،دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی حەڤدەهەمینی واڵتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەندرۆ جۆنسن. مانیشا لەو نوسینەیدا ئەوەی خستۆتەڕوو کە لە نێوان هەردوو سەرۆکدا خاڵی هاوبەش و لێکچونێکی گەورە دەبینرێت ،لە دیارترینیان ئەوەیە کە هەردوو سەرۆک رووبەڕووی رێوشوێنەکانی لەکارخستن کراونەتەوە لەالیەن کۆنگرێسەوە ،بەوپێیەی شایستەی بنەماکانی سەرۆکایەتیکردن نەبوون. هەروەک هەردووکیان لە ئاستی ئەو پێشبینیانەدا نەبوون کە بتوانن بچنە نێو کۆشکی سپییەوە. هەر یەک لە جۆنسۆن و ترەمپ بە چەند قۆناغێکی بارگاوی بە پرسی نایاسایی بون و الوازی کەسێتیانەوە بۆ سەرۆکایەتیکردن ،چوونە نێو کۆشکی سپیەوە .لەوبارەیەوە مانیشا دەڵێت “جۆنسۆن دوای تیرۆرکردنی ئابراهام لینکۆڵن بوو بە سەرۆک ،بەوپێیەی لەو کاتەدا جێگری سەرۆک ئەبراهام لینکۆڵن بووە ،ترەمپیش لە هەڵبژاردنەکاندا ئەگەرچی ٣ملیۆن دەنگی کەمتر هێنابوو لە هیالری کلینتۆنی رکابەری ،بەاڵم دواتر بە زۆرینەی دەنگ لە کۆمەڵەی هەڵبژاردندا بوو بە سەرۆکی ئەمریکا” .بە بڕوای مانیشا ئەو رووداوە گەورەترین پەراوێزی شکستهێنانی کاندیدێکی سەرۆکایەتی بوو لە مێژووی دوورو درێژی دیموکراسی ئەمریکادا .هەروەک بە جۆرێکیش لە
ناتەواوی و کەموکورتی لە دیموکراسییەتی ئەمریکا ناویدەبات. نوسەرەکەی نیویۆرک تایمز دەڵیت “بە دەگمەن روودەدات لێکچونێکی مێژوویی لە نێوان دوو سەرۆکدا بەرجەستە بێت ،وەک لەم شێوە ئاسانییەی جۆنسۆن و ترەمپدا بەرجەستەبووە. ئەگەرچی بە بڕوای ئەو نوسەرە، لە مێژووی ئەمریکادا زۆرێک لە پیاوانی نابەرپرس هاتونەتە پۆستی سەرۆکایەتی لەو واڵتەدا ،بەاڵم کەم کەس هەبووە بنەما یاسایی و دەستورییەکانی سەرۆکایەتی پێشێل بکەن و کۆنگرێس ناچار بکەن دژیان لەکارخستن رێوشوێنەکانی بگرێتەبەر. نوسەری کە سینها مانیشا کتێبی “پرسی کۆیلە و مێژووی هەڵوەشاندنەوە”یە ،ئاماژە بەوەش دەکات یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە رێوشوێنی لەکارخستن لە دژی گیراوەتە بەر ،جۆن تایلەرە کە دوای کۆچی لە ناکاوی سەرۆک ویلیام هینری سەرۆکایەتی ئەمریکای وەردەگرت ،واتە هاتنەکەی ئەمیش زۆر لەناکاو بوو ،هاوشێوەی ئەندرۆ جۆنسۆن. جۆن تایلەر کە دەهەمین سەرۆکی واڵتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو، الیەنگری بەندایەتی و سیستمی کۆیالیەتی بوو ،هەروەک یەکەم سەرۆکیش بوو کە خیانەتی لە نیشتمانەکەی کردووە، بەوپێیەی دەنگیدا لە پێناو جیابونەوەی ویالیەتی ڤێرجینیا. نووسەرەکەی نیویۆرک تایمز ئەوەش دەخاتەڕوو کە پێچەوانەی تایلەرەوە، جۆنسۆن تاکە ئەندام بوو لە ئەنجومەنی پیرانی ویالیەتە کۆنفیدڕاڵیەکان کە دەستی لەکار نەکێشایەوە دوای ئەوەی زانی بە بابەتی جیابوەوەی ویالیەتەکەی، لەبەرئەوە سەرۆک لینکۆڵن کردی بە
حاکمی سەربازی لە تێنیسی دوای ئەوەی ویالیەتە جوداخوازەکانی هێنایەوە نێو چوارچێوە فیدڕاڵیەکە ،دواتر هەر بەو هۆیەوە سەرۆک لینکۆڵن ،ئەندرۆ جۆنسۆنی کرد بە جێگری خۆی. لە ١٤ی نیسانی ١٨٦٥سەرۆک لینکۆڵن تیرۆرکراو ئەندرۆ جۆنسۆن لە جێگەی ئەو دەستبەکاربوو وەکو سەرۆک، بەاڵم ئەوەندەی نەبرد لەالیەن کۆنگرێسەوە رووبەڕووی رێوشوێنەکانی لەکارخستن کرایەوەو دواتر لە ئەنجومەنی پیران بە یەک دەنگ پێشنیازی لەکارالبردنی شکستی هێناو بەو هۆیەشەوە لە پۆستەکەی بەردەوام بوو..
بەاڵم لە حاڵەتی ترەمپدا دانیشتنەکانی گوێگرتن لە چوارچێوەی پرۆسەی لەکارخستن ،دەریدەخەن کە ترەمپ بە هەموو پێوەرە دەستورییەکان شایستەی لەکارخستنە لە هەر سەرۆکێکی دیکەی ئەمریکا. ریچارد هاوشێوەی تەنانەت نیکسۆنیش ترەمپ دەخالەتی لە بابەتی هەڵبژاردنەکاندا کردووەو تۆمەتباریش کراوە ،لەگەڵ ئەندرۆ جۆنسۆنیشدا لەو خاڵەدا هاوبەشن کە هەردووکیان بەوە دەنسرێنەوە کە هەژارن لە روانگەی رێزو ئەدەبەوە. مانیشا سینها لە درێژەی وتارەکەیدا
دەڵێت ترەمپ و جۆنسۆن هەر لە سەرەتاوە دیاربوون کە لە رووی ئادابەکانی رەفتاری سەرۆکایەتیەوە ،زۆر هەژار بوون ،ئەمە سەرباری ئەوەی کە سی ڤی هەردوو سەرۆک ،ترەمپ و جۆنسۆن تا ڕادەیەکی زۆر وەکو یەکن. ئەو نووسەرە ئاماژە بەوەش دەکات کە جۆنسۆن و ترەمپ تەنانەت دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیش ،رەفتارو مامەڵە ناتەندروستەکانیان هێما بوون بۆ ئەوەی کە شایستەی سەرۆکایەتی نەبوون ئەگەرچی لە نێو کۆشکی سپیشدا بن. مانیشا نمونەی ئەوە دەهێنێتەوە کە ئەندرۆ جۆنسۆن ئالودەی خواردنەوە
کحولیەکان بووە ،تەنانەت لە کاتی سوێند خواردنیشیدا وەکو سەرۆک ،ناوبراو سەرخۆش بووەو قسەکانی بوونەتە جێگای پێکەنین و شۆخی پێکردنی ئامادەبووان. هەرچی ترەمپیشە ئەگەرچی نێوانی لەگەڵ خواردنەوەدا نییە ،بەاڵم بە بڕوای ئەو نوسەرە ،هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بە قسەی بێ ناوەڕۆک و گاڵتەئامێزو سوکایەتی کردن و درۆو قسەی ناشرین بەڕێوەبرد .ئەو شێوە قسە نا الیقانەی کە لە ئاستی سەرۆکی ئەمریکادا نییە ،دوای وەرگرتنی پۆستەکەشی هەر بەردەوامییان هەیەو تویتەکانی باشترین گوارشتن لەوبارەیەوە. لە هەموو ئەوانە گرنگتر هەردوو سەرۆک ،باوەڕیان بە سەرکەوتووی “پیاوی سپی” هەبووە ،وەکو فەنتازیایەکی “رەگەزپەرستانە” ،لەو چوارچێوەیەدا رەهەندە هونەرمەندانە لێزانانەو جیاوازەکانی پەیوەست بەو بابەتەیان لە چەندین بۆنەو رووداوی جیاوازدا ئاماژە پێداوە. بە کورتی مانیشا سینها پێیوایە ئەندرۆ جۆنسۆن و دۆناڵد ترەمپ دوو سەرۆکن کە لە ئەدەبیاتی سیاسیدا دەچنە چوارچێوەی ئەوەی پێی دەوترێت “سەرۆکە گەمژەکان” .هەروەها بە دوو سەرۆکیش ناویان دەبات کە هەڕەشەی جدیان لەسەر سیستمی دیموکراتی ئەمریکا دروست کردووە. مانیشا سینها ئامۆژگاری دیموکراتەکان دەکات تەنها جەخت لەسەر تاوانەکانی ترەمپ نەکەنەوە ،بەڵکو بە بۆچوونی ئەو پێویستە بڕوا بە گەلی ئەمریکی بهێنرێت کە بەردەوام بونی دۆناڵد ترەمپ وەکو سەرۆک ،چەند مەترسییەکی گەورەو فیعلییە لەسەر دیموکراسیەتی ئەمریکی.
�ۆ��سە�ڵا ت�سی �ساوەڕا�س � ژ ت ن
8
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
ئــاو وەك چەكێكی دیكەی توركیا لە دژی كورد ئەلیكساندەر مارڤار لە سەرەتای سااڵنی ()2000 ەكانەوە ،پڕۆژەیەكی زەبەالحی وێستگەی بەرهەمهێنانی وزە لەڕێی بەندوی ئاوییەوە لە باشوری رۆژهەاڵتی توركیا مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ناوبەناو دەستی پێدەكردو لەسەرخۆ بەرەوپێش دەچوو. بەاڵم لە مانگی تەموزی رابردوو پڕۆسەی بنیاتنانی پڕۆژەكە بەكۆتا گەیشت .لەو كاتەدا كە بەنداوەكەو عەمباری ئاوەكەی بە تەواوەتی ئامادە بو بۆ كاركردن ،ئەوا هیچ جیاوازییەك نامێنێت لەنێوان هێزی دەوڵەتی توركیا و هێزی وزەی ئاو كە بەدەستیەوەیەتی .لەم وەرزی پایزەدا ئەو توندوتیژییانەی كە بەهۆی كشانەوەی لەناكاوی ئەمریكا لە باشوری سوریا هاتنە كایەوە ،سەرنجی جیهانیان بەالی خۆیاندا راكێشا و دواجار ئەو كشانەوەیەی ئەمریكا رێگەی لەبەردەم سوپای توركیا خۆشكرد بۆ زاڵبون بەسەر ئۆپۆزسیۆنی كوردیدا. هاوكات ،بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوی ئیلیسۆ كە بەرزییەكەی ()442 پێیە و پانییەكەشی زیاتر لە یەك میلە لەسەر روباری دیجلە ،ئاماژەیەكی كەمتر ئاشكرایە بۆ هەمان مەبەستی توركیا لە دژایەتیكردنی كورد. ئولریخ ئایخڵمان شارەزای ئەڵمانی لە بواری ژینگە و هەروەها بەرگریكاری ژینگە و سەرۆكی رێكخراوی (ریڤەر وۆچ) ی نەمسایی ،رایدەگەیەنێت“ :ئەم بەنداوە چەكێكە دژبە زەوییە نزمەكانی ناوچەكە، پێشتر پالنی بۆ داڕێژراوە و لەئێستاشدا بنیاتنراوە بەشێوازێك كە بتوانن بۆ ماوەیەكی درێژ ئاوی روباری دیجلە گل بدەنەوە .ئەگەر تۆ وەك چەكێك سەیری ئاو بكەیت ،ئەوا بەنداوەكان بریتین لە چەكە تۆپهاوێژەكان .عێراق نەوتی هەیە، توركیاش ئاوی هەیە كە هەندێك جار زۆر باشترە خاوەنی ئاو بیت”. هەردوو روباری دیجلە و فورات كە دوو لە گەورەترین روبارەكانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستن لەدوای روباری نیلەوە، لە توركیاوە هەڵدەقوڵێن .فورات بە توركیادا تێدەپەڕێت و لە باشوریشەوە بە ناوجەرگەی سوریادا و پاشان بۆ عێراق. ئێستا ،ئەو دوو روبارە زنجیرەیی و پیرۆزو كۆنە لە وشكبونەوەدان و ناوچەی (مانگی بەپیت) بەرەو ئەوە دەڕوات كە وشك بێت و ببێتە خاكێكی شەقبردوو. (مانگی بەپیت ،هالل الخصب، Fertile Crescentدەستەواژەیەكی جوگرافییەو لەالیەن زانای شوێنەوارناسی ئەمریكی جەیمس هێنری برستد داهێنراوە وەك ئاماژەیەك بۆ ناوی حەوزی روباری دیجلە و فورات و بەشی كەناراوەكانی شام، ئەم ناوچەیە شارستانێتی جیهانیی زۆری بەخۆوە بینیوە) تاڕادەیەك ،دەكرێ بوترێت كە بەشێكی دۆخەكە پەیوەندیی بە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە هەیە لەسەر ئاستی جیهان. بەاڵم لەوەش زیاتر چارەنوسی ئەم دوو روبارەو هەوڵی قۆرخكردنیان دەكەوێتە سەر بەرەوپێشچوونی پڕۆژە گەورەكانی توركیا لە بەرهەمهێنانی وزە لەڕێی بەنداوی ئاوییەوە كە بریتین لە ( )41پڕۆژە و بەنداوی ئیلیسۆش تەنیا یەكێكە لەو پڕۆژانە :بەنداوەكانی سەر روباری فورات بەدرێژایی ماوەی ( )40ساڵی رابردو بونەتە هۆی كەمبونەوەی ئاوی رۆیشتو بەرەو سوریا بەڕێژەی نزیكەی ( ،)%40دوو هێندەی ئەو رێژەیەش لە هەمان ماوەدا بۆ عێراق كەمی كردوە .هەروەها دروستكردنی بەنداو لەسەر روباری دیجلە وا دەكات كە دوایین پەتی رزگاربون لە ناوچەكەدا بكەوێتە دەست توركیاوە. كاریگەرییەكانی ئەو بەرەوپێشچونانە بەهەمان شێوە لە كەمی بڕی ئاودا بەدەر دەكەون .رەنگە هۆڕەكانی میزۆپۆتامیا لە عێراق ببن بە بیایان .ئەم ناوچەیە كە بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی یونسكۆ ناوچەی شوێنەوارییە ،لەماوەی شەڕی نێوان عێراق – ئێراندا پیسبون و وشك بون و هەروەها جارێكی دیكەش لەسەر دەستی سەدام حسێن بەهەمان شێوە وشك كران وەك تاكتیكێك بۆ سەرکوتكردنی نەیار و دوژمنەكانی .پاش روخانی سەدام ،ئەو بەربەستە ئاوییانەی كە لەسەر هۆڕەكان دروستكرابون ،روخێنران و البران و بەشێكی زۆر لە خاكی هۆڕەكان و ژینگەكانیان گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشتر و سەوز بونەوە. لەگەڵ بەنداوی ئیلیسۆدا ،بەردانەوەی ئاو تەنیا نابێتە هۆی گۆڕانكاریی ژینگەیی، بەڵكو دەبێتە ئامرازێكی تاكتیكی دژ بە دوژمنانی ناوچەكە. كێشەكە تەنیا ئەوە نیە كە بڕە ئاوێكی زۆر كەم بەر دەدرێتەوە لە توركیاوە،
حەسەنكێف كە ناوچەیەكی شوێنەواریی كوردییەو بەهایەكی شوێنەواریی بێوێنەی هەیە، بەم نزیكانە بەهۆی بەنداوی ئیلیسۆ و دەریاچەی دروستكراوی بەردەم بەنداوەكەوە نوقمی ژێر ئاو دەبێت بەڵكو كێشەكە بریتییە لە نغرۆبون .لەكاتی بنیاتنانی هەر عەمبارێك یاخود بەنداوێكی ئاویدا ،باڵندە و ماسییەكان رێڕەویان لێ تێك دەچێت و ژینگەی ناوچەیی گۆڕانكاری بەسەردا دێت .سیستمی ژینگە، ناوچەی دانیشتوان و هەروەها ناوچە شوێنەوارییەكان نوقمی ئاو دەبن. بەدرێژایی ماوەی چەند ساڵی كەمی رابردو ،خەسارەتێكی گەورە بە تایبەت لە شوێنەوارەكانی ناوچەكە كەوتوە: شاری مێژویی حەسەنكێف كە ناوچەیەكی بەهایەكی كوردییەو شوێنەواریی شوێنەواریی بێوێنەی هەیە ،بەم نزیكانە بەهۆی بەنداوی ئیلیسۆ و دەریاچەی دروستكراوی بەردەم بەنداوەكەوە نوقمی ژێر ئاو دەبێت. لەچوارچێوەی مێژوی داگیركاریی توركیا دژبە كورد ،كاریگەرییەكانی بنیاتنانی ئەم بەنداوە پەل دەهاوێت بۆ ئەودیو كوردانی توركیا و بەرەو تەواوی سوریا و عێراق درێژە دەكێشێت .لەو واڵتانەش لێكەوتە جیۆپۆلەتیكییەكان بەرەو دەرەوە شەپۆل دەدەن .بەنداوی ئیلیسۆ زیاتر گەمەیەكە بۆ دەسەاڵت و هەژمون. دوای جەنگی جیهانیی یەكەم، ئیمپراتۆریەتی عوسمانی روخاو پارچە پارچە بوو .یەكێك لەو پارچانە بوە واڵتی توركیای سەربەخۆو ئەوانی دیكەش لەنێوان واڵتە ئەوروپییە زلهێزەكاندا دابەش كران كە بەڵێنی هێنانەكایەی دەوڵەتێكی سەربەخۆیان دا بە كورد (لەكاتێكدا كورد خەڵكانی رەسەنی میزۆپۆتامیا بون كە بەدرێژایی بەشەكانی توركیا و سوریا و عێراق و ئێران و ئەرمینیا باڵوبوبونەوە)، بەاڵم كاتێك سنورەكانی توركیای ئێستا كێشران ،بە ماوەیەكی كورت و لە ساڵی
()1923دا ئەو بەڵێنەی بە كورد درا جێبەجێ نەكرا .ئێستا كورد ،كە وەك كەمینە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت لەو واڵتانەی تێیدا دەژی ،لەهەر كات زیاتر شەڕ بۆ خاكەكەیان دەكەن .هێشتاكە ناكۆكیی چەكداری لەنێو كورد و توركیادا لەسەر ئەم پرسە بەردەوامیی هەیە. لە سەرەتای ساڵی ( )1930دەوڵەتی نوێی توركیا بە رابەرایەتی مستەفا كەمال ئەتاتورك دەستی كرد بە گەڕان بەدوای چۆنێتی جڵەوكردن و بەكارهێنانی روبارەكانی بەتایبەت فورات بۆ بواری بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا. دەرخستەی پڕۆژی (گاپ) لە سەرەتای سااڵنی شەستەكانی سەدەی رابردو خراوەتەڕو .ئەمڕۆكە ،پڕۆژەی گاپ ()22 بەنداو لەخۆ دەگرێت بە بەنداوی ئیلیسۆ و هەروەها بەنداوی ئەتاتورك لەسەر روباری فورات ،لەگەڵ پڕژەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەو بەنداوانە. توركیا لە ساڵی ( )1974یەكەم بەنداوی لەچوارچێوەی پڕۆژەی گاپدا لەسەر روباری فورات بنیات نا ،كە ئەوەش بوەهۆی كۆنترۆڵی پێدانی ئاو بە كوردی سوریا و عێراق .لە هەمان ساڵدا ،پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دامەزرێنرا. هاوكات لەگەڵ بنیاتنانی بەنداوی كیبان ،سوریا بەنداوێكی خۆی كردەوە لەسەر روباری فورات كە بەنداوی تەیبە بو بە هاوبەشی لەگەڵ یەكێتیی سۆڤیەت لە سەرەتای سااڵنی پەنجاكانەوە پالنی بۆ داڕێژرابوو .كاریگەریی ئەو دوو بەنداوە كە لەسەر روباری فورات دروستكران ،وایكرد كە عێراق بەرەو وشكبونێكی كارەساتبار بەرێت و دواجار عێراق و سوریای لە لێواری جەنگ نزیك كردەوە. پاش ئەوەی سەركەوتوانە ئەو دوو واڵتە دراوسێیەی خستە دژیەكەوە، توركیا لە ساڵی ()1984دا چونە نێو رێككەوتنێكی كاتی لەبارەی ئاو لەگەڵ عێراق و لە ()1987یشدا بەهەمان شێوە رێككەوتنێكی ئاویی لەگەڵ سوریا كرد .لە دەرەوەی رێككەوتەكەش ،سوریا بەڵێنی دا كە كۆتایی بە چاالكییەكانی پەكەكە بهێنێت لەخاكەكەیدا. لە سەرەتای سااڵنی نەوەدەكان، حكومەتی توركیا بەنداوی ئەتاتوركی تەواو كرد ،كە چوارەم گەورەترین بەنداوە لە جیهان و بوە هۆی بەزۆر نیشتەجێكردنی زیاتر لە ( )50هەزار خەڵك لەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتوانەكانیان كوردن .ئەو بەنداوە شاری دێرینی سەمساتی تێكدا كە پایتەختی هیلنستییەكان و دواتر رۆمانییەكان و هەروەها شوێنی لەدایكبونی لوقیانوسی شاعیری دێرینی یۆنانییەكان بو ،هەروەها شوێنی ناوچەی نوالی جوری بو كە شوێنێكی نیشتەجێبونی چەرخی نوێی بەردینە و شوێنەوارناسان هەندێ لە كۆنترین پەرستگا و مۆنۆمێنتە بەناوبانگەكانی جیهانیان تێدا دۆزییەوە. لەپێناو پڕكردنەوەی عەمباری ئاوی بەنداوی ئەتاتۆرك بە ئاو ،توركیا بە چەند هەفتەیەك زۆرینەی رێڕەوە ئاوییەكانی
فوراتی بڕی كە دەڕژانە سوریا و عێراق و بەشێكی زۆری كشتوكاڵی ئەو واڵتانەی پەكخست .هاوكات توركت ئۆزال سەرۆكی ئەو كات داوای لە سوریا و عێراق كرد پشتیوانیی بكەن لە شەڕی دژ بە پەكەكە. ئەوە، دوای دەیە چەندین پەیوەندییەكانی نێوان كورد و توركیا بەردەوام لە تێكچوندایە و دیموكراسی لە سایەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیادا بەردەوام لە پاشەكشەدایە و هەروەها جڵەوی داهاتوی واڵتانی دراوسێ بە توركیاوە تا دێت بەهێزتر دەبێت و ئەوەش بوەتە هۆی هێنانەكایەی وشكەساڵی لە كێڵگە كشتوكاڵییە بەپیتەكانی سوریا و عێراق و تەواوی گوندەكان وشك بون و خەڵكی ناچار بون كە بەرەو شارەكان بڕۆن و گوندەكان چۆڵ بكەن .لە ()2009دا، كاردانەوەی توركیا لەبەرامبەر بردنەوەی پارتی كۆمەڵگەی دیموكراتی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا بریتی بو لە دەستگیركردنی سەدان كەس و خستنە نێو زیندانی ئەندامانی ئەو پارتە .هەمان ساڵ سوریا لەنێو شەپۆلێكی وشكەساڵیدا بو كە ماوەی پێنج ساڵی خایاند و بێئومێد بوو لەوەی كە توركیا دەستبەرداری سەرچاوەی ئاویی زیاتر ببێت. سوریا سودێكی ئەوتۆی نەبوو لە هێوركردنەوەی ئۆپۆزسیۆن و ئەو کێشانەی پەکەکە بۆ تورکیای دروست دەکرد تەنانەت لە كاردانەوەشی بەرامبەر ئەو پارتە سودێكی ئەوتۆی نەدەبوو ،هەربۆیە توركیا رەتیكردەوە كە بەدەم پشتیوانیی سوریاوە بێت لە قەیرانی ئاو لەو واڵتە .ئەو پشێوییە بەردەوامەی كە دواتر بەردەوام بوو ،هەڵگەڕانەوەی كۆمەاڵیەتی و سیاسیی خوڵقاند كە دواجار بووە هۆی سەرهەڵدانی شۆڕشی بەهاری عەرەبی لە ( .)2010لە ()2018دا رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) ی ئەمریكی باڵویكردەوە كە فورات بە خاكی وشك و گوندی چۆڵكراو دەورە دراوە و وەك بەربەستێك وایە لەنێوان ئەو شەڕڤانانەی لەالیەن ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێن لەگەڵ ئەو چەكدارە عەرەبانەی كە لەالیەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن .ئەوە ئەو ناوچەیە بو كە دواتر لەگەڵ بڕیارە كتوپڕەكەی ترەمپ بۆ كشانەوەی سەربازە ئەمەریكییەكان ،چوە نێو دۆخێكی پڕلە ئاڵۆزییەوە. حكومەتی توركیا وەك ئامرازێكی بەرەوپێشچون لە باشوری ئەنادۆڵ لە بەنداوی ئیلیسۆ دەڕوانێت .توركەكان دەڵێن بەهۆی ئەوەی بەنداوەكە دوو ملیار دۆالری تێچوەو نزیكەی ()%2ی بودجەی وزەی نیشتمانی بەرهەم دەهێنێت ،هەربۆیە راگواستنی ( )80هەزار كەس لە روبەری ( )125میل دوجا ئەوە ناهێنێت كە پالنەكەی بۆ بگۆڕدرێت كە ماوەی چەندین دەیەیە لە كاردایە .توركەكان باس لەوەش دەكەن كە پڕۆژەكە یارمەتیدەر دەبێ بۆ هەنگاونان بەرەو بەرهەمهێنانی وزەیەكی بێ كاربۆن كە دۆستی ژینگەیە ،دەبێتە هۆی خوڵقاندنی هەلی كاری نوێ و راكێشانی گەشتیاران.
بەاڵم شارەزایان باوەڕیان بەو بۆچونە نیە .ئەركان ئەیبۆغا كە ئەندازیارێكی ژینگەییە و وتەبێژی رێكخراوی پاراستنی حەسەنكێفە كە رێكخراوێكی ناحكومیی كوردییە ،دەڵێت ،بێگومان پڕۆژەكە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنێت ،بەاڵم ئەو پێی وایە بەنداوەكە ئامرازێكە بۆ تواندنەوەی خەڵكانی كورد لەنێو كۆمەڵگەی توركیدا و ناچاریان دەكات بچنە ئەو شارانەی كە تێیدا كلتور و كۆمەڵگاكەیان زیاتر پەرش و باڵو دەبێت. دەشڵێت“ :ئەمڕۆكە بەنداوی ئیلیسۆ ئامرازێكە لەدژی گەریالكانی كورد ،بەیانی رەنگە لەدژی شتێكی دیكە بەكاربهێنرێت لەدژی هەر شێوازێك لە ئۆپۆزسیۆن”.لەناوچوونی پێگەیەكی شوێنەواریی جیهانی بێوێنە لە حەسەنكێف پێشتر بیانویەك بوو كە بەهۆیەوە دەكرا پڕۆژەكە لە سەر رێڕەوەكانی خۆی رابگیرێت .بەدرێژایی ماوەی ( )10هەزار ساڵ بەبەردەوامی ئەو شوێنە بوەتە ناوچەی نیشتەجێبون لەالیەن بیزەنتییەكان و رۆمانەكان و مەنگۆلەكان و عوسمانییەكان و هەروەها ماوەی چەندین سەدەش كورد تێیدا نیشتەجێ بوە .كەلەپوری ئەو شارستانێتییانە و شوێنەوارەكانیان لەو ناوچەیە بە تەواوەتی ریز كراون و بەدی دەكرێن هەر لە ئەشكەوتەكانی شوێنی نیشتەجێبونەوە تا دەگاتە شانۆی رۆمانییەكان و پردی سەر روبارەكان و مزگەوت و شوێنەكانی وتاردان. حەسەنكێف دەكرا زۆر بە ئاسانی پێنج لەو ( )10مەرجەی یونسكۆ بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی ببێتە شوێنەوارێكی جیهانی بەپێی پێوەرەكانی یونسكۆ .هەندێك لە شارەزایان دەڵێن ،حەسەنكێف نۆ لە مەرجەكانی تێدایە ،بەاڵم یونسكۆ ناتوانێت دەستوەربداتە ئەو پرسە بۆ راگرتنی ژێرئاوكەوتنی ئەو ناوچەیە لەبەرئەوەی توركیا هەرگیز داوای نەكردوە ئەو شارە بخرێتە نێو لیستی ناوچە شوێنەوارە جیهانییەكانەوە. ئەگەر حەسەنكێف كاریگەریی نەبێت بۆ راگرتنی حكومەتی توركیا ،ئەوا هۆڕەكانی میزۆپۆتامیا كە یونسكۆ دەیانپارێزێت و بەوتەی شارەزایان رەنگە بەهۆی ئیلیسۆوە وشك بن ،رەنگە چانسێكی تریان پێ بدرێ بۆ ئەوەی بخرێنە نێو لیستی شوێنەوارە دێرینەكان .بەاڵم عێراق كە لەڕوی سیاسەتی ئاوییەوە شوێنكەوتەی توركیایە ،خوازیار نەبو بۆ پشتیوانیكردن لە هۆڕەكان. لەڕێی دوبارە نیشتەجێكردنەوەو هەروەها ئاڵوگۆڕی كلتورییانەی دواترەوە لەڕێی ئەم بەرەوپێشچونانە ،سیاسەتی ئاو یارمەتی حكومەتی توركیا دەدات كە كۆنترۆڵی راستەخۆی هەبێت بەسەر كوردی توركیا و هەروەها لەڕێی كۆنترۆڵی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق و سوریا ،كۆنترۆڵی ناڕاستەوخۆی دەبێ بەسەر پارچەیەكی زۆر گەورەتر لە خاكی كوردستان. بەپێی داتایەكی ساڵی ()11( ،)2016 بەنداوی پڕۆژەی گاپ لەئێستادا لەكاردان، هەروەها النی كەم سێ بەنداوی دیكە
بەنداوەكە ئامرازێكە بۆ تواندنەوەی خەڵكانی كورد لەنێو كۆمەڵگەی توركیدا و ناچاریان دەكات بچنە ئەو شارانەی كە تێیدا كلتور و كۆمەڵگاكەیان زیاتر پەرش و باڵو دەبێت لەپڕۆسەی بنیاتناندان .پەكەكە چەند بەشێكی بەنداوە نوێیەكانی تەقاندوەتەوە و وایكردوە كە پڕۆسەی بنیاتنانەكان درێژتر ببنەوە بەاڵم بەرەوپێشچون و گۆڕانكاریەكان هەر بەردەوامن. لە حەسەنكێف ،و ئەیبۆغا باس لەوە دەكرێت كە پڕۆسەی دوبارە نیشتەجێكردنەوەكان هێواش بون و ناڕێكخراون و بەسەدان هەزار كەس بێ ماڵ و حاڵ بون و نازانن بۆ كوێ بڕۆن لە كاتێكدا كە تا دێت ئاو لێیان نزیك دەبێتەوە. وەك ناحكومییەكانی رێكخراوە (حەسەنكێف بە زیندویی بهێڵەرەوە) بەڵێنیان داوە بە بەردەوامبون لە كارەكانیان لەپێناو راگرتنی بەنداوی ئیلیسۆ .بەاڵم لەئێستادا چیتر ئەو پرۆژەیە لەڕێی داواكاری یان نەرمی نواندنەوە راناگیرێت، ئامانجەکە بوەتە بەتاڵكردنی عەمباری ئاوەی بەنداوەكە بەهەر رێگەیەك بێت. تەنانەت ئەگەر نەشكرایە حەسەنكێف رزگار بكرێت ،دەستبەرداربونی كورد لە شەڕ دژی داگیركاریی توركیا ،دەبوە دانپێدانانێك بە شكستێكی گەورە .لەوبارەیەوە ئەیبۆغا دەڵێت“ :ئەمە پڕۆژەیەك نیە بتوانین قبوڵی بكەین”. هاوكات ،توركیا بەردەوامە لە بەرفراوانكردنی تواناكانی بۆ گەیشتن بە بەرەوپێشچون كە ئەویش بەمانای ئەوە دێت كۆنترۆڵی زیاتری هەبێ بەسەر ئەو ئاوەی هەیەتی و دەسەاڵتی زیاتری هەبێت بەسەر نەیار و دوژمنەكانیدا. لە ئینگلیزییەوە: فەالح حەسەن سبەی
��ورد�� ت�ان�� ی�ی
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
7
خالید عەزیزى سکرتێری (حدک):
وتووێژ لەگەڵ حکومەتی کۆماری ئیسالمی شتێکی زۆر ئاساییە ئەوەی گرنگە چۆن مامەڵە لەگەڵ کێشەکان دەکەیت زەمەن :دەمەوێ لە ناڕەزایەتیەکانى ئێرانەوە دەست پێبکەم هۆکارى خۆپیشاندانەکانى ئێران و رۆژهەاڵتى کوردستان لەم کاتەدا چی بوون؟ خالید عەزیزى :لەماوەى چل ساڵى رابردوودا ناڕەزایەتیەکانى ئێران ناوە بە ناوە خۆپیشاندان لە ئێراندا هەبووە لە شارى جۆراوجۆر ،ئەو خۆپیشاندانانە زۆرینەیان پەیوەندیان بە دوو شتەوە هەبووە یەکەم الیەنى ئابورى ژیانى خەڵک کە گرانى هەیەو دەوڵەت یاری دەکات بە ژیانى خەڵک ،ئێران واڵتێکى بە پیت و بەرەکەتە ،بەاڵم زۆربەى زۆرى داهاتەکەى بۆ خەرجى خزمەتگوزارییەکانى خەڵک نییە ،بەڵکو بەزۆری بۆ ئاژاوەگێڕییە لە ناوچەکەدا کە بەشى زۆرى بۆ ئەمە تەرخانکردووە ،بەاڵم لەجیاتى دابینکردنى ئازادى سیاسى بە زیندان و سەرکوتکردنو لەسێدارەدان وەاڵمى خەڵکیان دایەوە، بۆیە ئەم خۆپیشاندانانەى ئەم دواییە بێدەنگ نەبوون. دەبینرێت ئەوەى زەمەن: خۆپیشاندانەکان لە رۆژهەاڵت توندترو کاریگەرتر بوون رژێمیش لە رۆژهەاڵت توندتر بوو بۆچى؟ خالید عەزیزى :تا ئەو شوێنەى پەیوەندى بە ئێرانەوە هەیە دەتوانى سیناریۆى جۆراوجۆر دابنێیت ،لەبەرئەوەى رۆژهەاڵت بەراورد بە ناوچەکانى دیکەى ئێران حزبەکانى هەر لە گۆڕەپانەکەدا ماون ،ئەگەرچى کۆمار ئیسالمى حزبەکانى رۆژهەاڵتى لە ئێراندا وەدەر ناوەو دوورى خستوونەتەوە ،بەاڵم ئەو لە کوردستان هەر سەرکەوتوو نەبووە ،ئێمە رۆژانە لەناو خەڵکین لە رۆژهەاڵت ویست و داخوازییەکانى ئەوان لەگەڵ ئێمە ئەوە پیشان دەدات ،بۆیە خۆپیشاندانەکان خەڵکى توڕەیە کە بەشى زۆریان گەنجە، ئەوانیش زۆرینەیان توڕەترن و بێکارن. زەمەن :پێتوایە بەم ترساندنە جارێکی دیکە خەڵک نەیەتەوە سەر شەقام و ناڕەزایەتى دەرببڕن؟ خالید عەزیزى :ئێران وەاڵمدەرەوەى ناڕەزایەتى و داخوازییەکانى خەڵک نییە ،داخوازییە ئابورى و سیاسى و کۆمەاڵیەتیەکانى خەڵکى بۆ جێبەجێ نابێت و خەمى لێ ناخوات و جێبەجێى ناکات لە ئەنجامدا دۆخەکە وەکو خۆى دەمێنێتەوە ،بۆیە لەداهاتووشدا ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانە دەست پێدەکەنەوە ،ئەمە الیەنێکى دیکەشى هەیە کە خەڵک لە ئێران ترسیان شکاوە ئەو تابۆیەى رژێمى ئێران هەیبوو رۆیشت و نەما ئێرانیش خۆى هەر لەوە نیگەرانە کە تابۆى شکاوەو ترسى نەماوە الى خەڵک، بۆیە لە داهاتوودا ناڕەزایەتیەکان بە هۆکارى جیاجیا سەر هەڵدەدەنەوە. زەمەن:حزبەکانى رۆژهەاڵت لەم دۆخەدا کە خۆپیشاندان بە زۆر دامرکێنرایەوە دەتوانن چی بکەن بەرنامەى داهاتووتان چییە؟ خالید عەزیزى :ئێمە وەک حزبى دیموکراتى کوردستان و وەک حزبەکانى رۆژهەاڵت بە دوو شێوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکانى ئێران دەکەین ،یەکەمیان ئەوەى بەگشى لە ئێران روودەدات و خەڵک
کەس ناتوانێت فاکتەرى کوردو رۆژهەاڵتى کوردستان لە داهاتووى ئێران یان ئاڵوگۆڕەکانى داهاتووى ئێران نادیدە بگرێت
لەناو ریزەکانى حزبى دیموکراتدا ئەو داوایە هەبوو کە خۆم وەک سکرتێری حزب هەڵبژێرمەوە
خۆپیشاندان دەکات لە دژى کۆمارى ئیسالمى ئێران ئێمە بەردەوام پشتیوانیمان کردووەو دەشیکەین ،دووەمیان کوردستان بۆ ئێمە تایبەتمەندى خۆى هەیە ،چونکە ئێمە حزبى کوردستانین و بۆ رۆژهەاڵتى کوردستان سیاسەت دەکەین ،زۆرجار لە رۆژهەاڵت ناڕەزایەتى دەربڕیوە کە جار هەبووە ئێمە داوامان کردووەو پەیوەندى بە ناڕەزایەتى ناوچەکانى ئێرانەوە نەبووەو زۆرتر پەیوەندى بە کوردستانەوە هەبووە ،سیاسەتى ئێمە بەشێکى رووى لە رۆژهەاڵتى کوردستانە ،بەشێکى رووى لە ئێرانە بەگشتى. زەمەن :دەمەوێ بێمە سەر باسى کۆنگرەکەى حزبەکەتان ئەم کۆنگرەیە چى لە دۆخى ئێوەو بڕیارو پالنەکانتان دەگۆڕێت؟ خالید عەزیزى :باسى یەکەمى کۆنگرەمان پرسى ئێران بوو لە ناوخۆ ئینجا رۆژهەاڵتى کوردستان ،باسى ئەو ئەگەرانەمان کرد کە ئێران رووبەڕووى دەبێتەوە کە ئێمە چۆن ئامادەکارى بۆ بکەین ،چۆن مامەڵە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بکەین ،چۆن لەگەڵ الیەنەکانى رۆژهەاڵت یەک و یەکگرتوو بین ،لە هەموو ئەمانەش گرنگتر تەرکیزى ئێمە لەسەر خەباتى مەدەنى و جەماوەرى و سیاسییە. زەمەن :چى هۆکارێک وایکرد تۆ لە سکرتێرى حزب نەمێنی و دووبارە لەم کۆنگرەیە تۆ هەڵببژێرنەوە؟ خالید عەزیزى :ئەوکاتەى کە من وازم لە سکرتێرى حزب هێنا لەسەر داواى خۆم بوو ئەوکات زۆر هۆکار بوو کە ئێستا کاتى باسکردنى ئەو هۆکارانە نییە ،بەاڵم لەم کۆنگرەیە هەم خۆم ئامادەییم هەبوو هەمیش لەناو ریزەکانى حزبى دیموکراتدا ئەو داوایە هەبوو کە وەک حزبى دیموکرات هەڵبژێردرامەوە. زەمەن:هەندێ دەنگ لەناو حزبەکەتان هەبوو کە لە ئەداى مستەفاى مەولودى رازى نەبوون ،کە گوایە حزبەکەى بەرەو الوازى بردووە ،بۆیە پێویست بووە کەسێکى دیکە کە حزبەکە هەستێنێتەوەو تۆیان هەڵبژاردووەتەوە؟ خالید عەزیزى:کاک مستەفاى مەولودى و هەم ئەندامانى دیکەى حزب و کۆمیتەى مەرکەزی لەو سێ ساڵەى رابردوودا هەموو هەوڵێکیانداوەو کارى خۆیان کردووە، بۆئەوەش حزبى دیموکرات بەردەوام چاالکى خۆی هەبووەو لەسەر پێ بووە، بۆیە ئەو بۆچوونە راست نییە ،بەاڵم رەنگە بە هەندێ هۆکار هەم سکرتێرى پێشوومان و ئەندامانى دەفتەرى سیاسى و ئەندامانى حزب بەو بڕوایە گەیشتبن کە دیسان من ئەو پۆستە وەربگرمەوە، ئێمە بەخۆشییەوە ئەزموونێکمان هەیە کە سکرتێریش وازبهێنێت هیچ شتێک روونادات ،واتە گۆڕینى سکرتێرو دەسەاڵتەکانى تر بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێن و دەگۆڕدرێن ئەوەش وایکردووە هیچ شتێکى نائاسایی روونەدات ،ئەوەش دەستکەوتێکى باشە بۆ حزبمان. زەمەن:زۆر کەس دەڵێن تۆ یەکێکى لەوانەى لەگەڵ گفتوگۆکردنى لەگەڵ رژێمى ئیران ،بەاڵم لە ناوخۆی حزبەکەتان زۆرینە دژى ئەو بۆچوونەیەو لەگەڵ رووخانى
خالید عەزیزى ،کەمتر لە مانگێکە وەک سکرتێرى حزبى دیموکراتى کوردستان (حدک) هەڵبژێردراوە لەم چاوپێکەوتنەى “زەمەن”دا باس لە دۆخى ئێستاى ئێران و رۆژهەاڵتى کوردستانو پرسى ئەگەرى یەکگرتنەوەى هەردوو دیموکرات دەکات. عەزیزى دەڵێت :کۆمارى وەاڵمدەرەوەى ئیسالمى داخوازییەکانى خەڵک نییەو جێبەجێیان ناکات ،چونکە بەشى هەرە زۆری داهاتى ئێران بۆ ئاژاوەگێڕییە لە ناوچەکەدا ،بۆیە جارێکى تر ئەم خۆپیشاندانانە دەستپێدەکەنەوە. سازدانی: هێمن حەسەن -ئیبراهیم عەلى
رژێمە چۆن دەتوانى بڕوایان پێ بهێنیت کە پشتیوانى بۆچوونەکەى تۆ بکەن؟ خالید عەزیزى :ئەوەى کە دەبێت جمهورى ئیسالمى نەمێنێت و ئەم حکومەتە بڕوات یان ئەوەى کە پێویست بوو گفتوگۆیەکیان لەگەڵ بکەی دژایەتیەکیان لەگەڵ یەکتردا نییە ،وتووێژ لەگەڵ حکومەتى مەرکەزى لەگەڵ حزبێکى سیاسی کە لە خەبات و تێکۆشاندا بێت شتێکى زۆر ئاساییە ،پێویست ناکات ئێمە لەوە نیگەران بین ،چونکە ئەگەر تۆ حزب بیت و سیاسەت بکەیت گفتوگۆش دەکەیت ،بەڵکو ئەوەى گرنگە ئەوەیە چۆن مامەڵە لەگەڵ کێشەکە دەکەیت ،ئەگەر سەیر بکەیت لە مێژووى حزبەکانى باشورى کوردستان بەردەوام گفتوگۆیان لەگەڵ حکومەتى عێراق هەبووە ،کوردستانى عێراق و ئێران زۆر لەیەک دەچن لە زۆر بابەتەوە ،لە کوردستانى تورکیا هەر هەبووەو زۆرجار سەرکەوتوو نەبووەو دەستی پێکردووەتەوە ،ئەوەى ئێمەش هەر وایە ئاساییە ئەگەر گفتوگۆمان هەبێت. زەمەن :لەم کۆنگرەیە تۆ ئەرکى ئەوەت پێ سپێردراوە کار بکەیت بۆ یەکخستنەوەى دیموکراتەکان چیت پێدەکرێ بۆ ئەوەى ئەو کارە بکەیت؟ خالید عەزیزى:ئەگەر قسە لەسەر تەوافوق بکرێت تەنیا الیەنێک نییە دوو الیەن هەیە جا ئەگەر من چەند ئامادە
ئێران وەاڵمدەرەوەى ناڕەزایەتى و داخوازییەکانى خەڵک نییە ،بۆیە لەداهاتووشدا ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانە دەست پێدەکەنەوە
بم و حزبەکەم چەند ئامادە بێت ئەگەر الیەنەکەى دیکە ئەو تێگەیشتن و ئامادەیەى تیا نەبێت هیچ یەکگرتنەوەیەک روونادات ،لە رابردوودا حزبەکەى ئێمەو بەتایبەت منیش زۆر تەنازولم کردو زۆر ئیمتیازمدا ،بەاڵم بەداخەوە الیەنەکەى دیکە ئامادەیی نەبوو ،جگە لەوەش ئەوان ئەگەر کۆنگرەى خۆیان بەست گۆڕانکارییەکیان لە قەوارەى حزبدا کردیان بۆ ئەوەى کە بابەتى یەکگرتنەوەیان گرنگی پێنەدا نیشانیاندا کە زۆر پەیوەست نین بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە ،بەاڵم لەبەرئەوەى کە یەکگرتنەوەو یەکگرتوویى شتێکى رەوایەو ویستى زۆرینەى خەڵکە لە رۆژهەاڵتى کوردستان وتمان لەم کۆنگرەیە هەوڵدەدەین و تێدەکۆشین لەسەر یەکگرتنەوە قسە بکەین ،بۆیە کۆنگرە کۆمیتەى مەرکەزى راسپاردووە کە لە یەکگرتنەوە بێخەم نەبێت و بە بەرپرسیارییەتیەوە بەرەو یەکگرتنەوە بچێتە پێشەوە ،ئەمە دەکەویتە سەر کۆمیتەى مەرکەزى کە لە داهاتوودا چۆن کار لەسەر ئەم بابەتە دەکات. زەمەن :لەناو حدکا زۆر دەنگ هەبوون کە پێیانوابوو تۆ هۆکارى یەکنەگرتنەوەى دیموکراتەکانى لەناو ئێوەش دەنگ هەیە مستەفا هیجرى بە هۆکار دەزانێت کامتان هۆکارن بۆ ئەو یەکنەگرتنەوەیە؟ خالید عەزیزى :رەنگە ئێمە بڵێین ئەوان هۆکارن و ئەوانیش بڵێن ئێوە هۆکارن، بەاڵم بۆ حزبێک کە یەکگرتوو بووەو دواتر لەت دەبێت دواتر لێک توڕەبوون و ناڕەحەت بوو بەرامبەر یەکتر هەبێت یان کۆمەڵێک توندوتیژى رووبدات ،کە دیارە الى ئێمەوە زۆر کەمتر بووە دروستکردنى پردى پەیوەندى کاتى زۆر دەوێت یان کە ماوەیەکى زۆر کارى سیاسى و رێکخراوەیی جیاواز دەکەن یەکگرتنەوەیان زەحمەت دەبێت ،ئەم ئاستەنگانە لە دەرەوەى من و ئەوانى ترن. زەمەن :ئێوەو حەدکا لە کۆنگرەکانتان دەستکارى کۆمەڵێک بەرنامەو هەیکەلى حزبتان کردووەو ئەم گۆڕانکاریانە پڕۆسەى یەکگرتنەوەتان قورس ناکات؟ خالید عەزیزى :ئەمە کاریگەرى هەیە، بەاڵم ئێمە دەستکاریمان نەکردووە، قەوارەى حزبى ئێمە هەمان ئەو قەوارەیەیە کە پێش لەتبوون و جیابوونەوە بووە، کۆمەاڵنى خەڵک لە رۆژهەاڵتى کوردستان حزب بە کۆنگرەو پلنیۆم و کۆمیتەى ناوەندى و دەفتەرى سیاسى و سکرتێر دەناسن ،ئێمە ئەوەمان راگرتووەو نەگۆڕیوە ،بەاڵم ئەوان قەوارەکەیان هەمووی تێکداوە ،ئەگەر باوەڕو ویست و کارکردن بۆ یەکگرتنەوە هەبێت نابێت
ئەمانە ئاستەنگ بن ،بەاڵم ئەوان قەوارەى حزبەکەیانیان گۆڕیوەو شتێکى دیکەیان هێناوە ئەو باسە هەیە ئەو قەوارەیە چی لێدێت ،ئەگەر قسە لەسەر یەکگرتنەوەى حزبی دیموکراتى کوردستانى یەکگرتوو هەیە ئەوا حزبى دیموکراتى کوردستان بەو قەوارەیە ناسراوە و الیەنى ئێمە ئەو قەوارەیەى هەیە ،بەاڵم لەگەڵ ئەوانەشدا ئەگەر زەروورەتى یەکگرتنەوەى حزبى دیموکراتى یەکگرتوو هەبێت ئەو قەوارانەش هەمووى قابیلى باسکردنە. زەمەن :پێشتر مستەفا هیجرى لە چاوپێکەوتنێکى “زەمەن”دا وتى حدک لە کۆنگرەکەیدا هەندێ گۆڕانکاریان کردووە کە لەگەڵ ئەوەى ئێمە ناگونجێت ئەمە بەربەست نابێ بۆ یەکگرتنەوە؟ خالید عەزیزى :نەخێر ئێمە هیچ گۆڕانکارییەکمان لە هەیکەل و قەوارەى حزبدا نەمان کردووە نە لە کۆنگرەى شانزەو نە لە کۆنگرەى حەڤدەش ،بەڵکو هى ئەوانە کە گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە. زەمەن :پێتانوایە چارەنووسى ئێران چی دەبێت پەیوەندى کوردو ئۆپۆزسیۆن لەو گۆڕانکارییەدا چى دەبێت؟ لەبەردەم عەزیزى:ئێران خالید کۆمەڵێک سیناریۆو گۆڕانکاریدا قەراری گرتووە ،تێکەڵ بە کێشەیەکى بەربەرینى نێودەوڵەتى و ناوچەیی و ئەمنى بووە، کۆمەڵێک کێشەى ئابورى گەورەى هەیە ،لەناو خۆشدا واڵتێکى جۆراوجۆرى
پێویست ناکات ئێمە لەوە نیگەران بین گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بکەین چونکە ئەگەر سیاسەت بکەیت گفتوگۆش دەکەیت
فرە نەتەوەیی و ئاینیە ،هەموو ئەمانە دیارى دەکەن کە ئێران چی لێدێت و چۆن دەبێت ،بەاڵم ئێمە وەکو حزبى دیموکراتى کوردستان هەم بە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیمان وتووە هەم بە ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى و هەم بە خۆشمان وتووەو ئەو پەیامەمان بۆ هەموو الیەک ناردووە جیاواز لە هەر سیناریۆیەک کە دێتە پێشێ هیچ کەس ناتوانێت فاکتەرى کوردو رۆژهەاڵتى کوردستان لە دروستکردنەوەى داهاتووى ئێران یان ئاڵوگۆڕەکانى داهاتووى ئێران نادیدە بگرێت. زەمەن :دەبینیت زۆر جار الیەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بەر لە رووخانى دەسەاڵت هەڵوێستیان باشە ،بەاڵم دواى رووخانى دەسەاڵت کە خۆیان دەبنە دەسەاڵتدار هەڵوێستیان دەگۆڕێت ئێوە بۆ ئەم ئەگەرە چی دەکەن؟ خالید عەزیزى:بۆ ئەوە ئێمە پێشبینیمان کردووەو چارەسەرمان هەیە ،چارەسەرەکەشمان هەیەو ئێمە چی وەک حزبى دیموکراتى کوردستان چى وەک حزبەکانى رۆژهەاڵت بەتایبەت ناوەندى هاوکارى لەمەودوا جۆرێک لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنى ئێرانی مامەڵە بکەین کە تێدەکۆشین لەسەر چۆنیەتى و شێوازى دەسەاڵتى سیاسى داهاتووى ئێران پێشتر رێککەوتنى بۆ بکەین ،رێککەوتنەکەش ئەوەیە دان بەوەدا بنرێت و دیکۆمێنتى نوسراو هەبێت کە داهاتووى کورد لە ئێراندا چۆن دەبێت ،واتە دەبێت بە رێکەوتنى پێشوەختە لەسەر سیستەمى دیموکراسى بکەین ،نەک قەزییەى کوردى بسپێرین بەوەى کە لەدواى نەمانى رژێمى ئێران هەڵبژاردن بکرێت و دوایی ئەنجومەنێک دروست بکرێت و باسى ئەوە بکەین کورد مافى چییەو چۆن دەبێت، ئێمە ئەمە ناکەین ،چونکە ئەوکاتە ئێمە دەبین بە کەمینە ،لە جەوێکى ئینقیالبی و ئاڵوگۆڕیدا کەمینە نەتوانێت بەرامبەر زۆرینەیەکی بەهێزدا داواکارییەکانى جێگیر بکات. زەمەن :کەواتە ئێوە ئەمەتان بە الیەنەکانى ئۆپۆزسیۆن وتووە؟ خالید عەزیزى:ئێمە وەک الیەنە کوردیەکان بە راشکاوى ئەوەمان بە الیەنە ئێرانییەکان وتووە کە دەبێت لەسەر هەموو ئەو بابەتانە رێکەوتنى پێشوەختەمان هەبێت ،لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بە شتێکى مێژوویی بکەم کە ئەویش ئەوەیە ئێمە کە لە شورای ئەمنى میللى مقاوەمەت بەشدار بووین و موجاهیدینى خەلقیشی تێدابوو، خودموختارى بۆ کوردستان دان پێداناوەو پەسەند کردووە ،ئەمە سەنەدى لەسەرەو ئێستاش ئەوان باوەڕیان بەوەیە.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
6
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
خۆپیشاندانەکان تا دێ بە جۆشتر دەبن
عێراق لە لێواری خەرەندێکی ترسناکدا زەمەن دوای دوو مانگی تەواو لە خۆپیشاندانە دەستپێکردنی جەماوەرییەکانی شەقامی عێراقی لە بەغداو پارێزگاکانی باشوری عێراق و دوای ئەوەی نزیکەی ١٨هەزار کەس بونە قوربانی لە کوژراوو بریندار ،دواجار عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد. هەرچەندە چاودێران ئەو هەڵوێستەی عەبدولمەهدی بە درەنگ دەزانن بەاڵم پێ دەچێت دەستلەکارکێشانەوەکەی هیچ لە توڕەیی و جۆشوخرۆشی شەقامی عێراقی کەم نەکاتەوە ،بەوپێیەی کێشەکانی عێراق دەرەنجامی کەڵەکەبوونی ١٦ ساڵ لە حوکمڕانی “شکستخواردووی” نوخبەیەکی سیاسیە لە دوای ٢٠٠٣وە، کە بارگاوی بووە بە پشکپشکێنەی تائیفی و مەزهەبی قوڵ تا ئاستی گەیشتنی بە سیستمی “کاکیستۆکراتی” واتە حوکمڕانی هەرە خراپەکان، هاوکات فەسادێکی ترسناکیش لە ماوەی رابردوودا شێوازی حوکمڕانی لە عێراقدا گۆڕی بوو تا ئاستی گەیشتن بە حوکمڕانی “کلیپتۆکراسی” یاخود “حوکمڕانی دزەکان”. رۆژی یەکشەممی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی عادل عەبدولمەهدی پەسەند کرد. پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە قەیرانە کەڵەکەبووەکانی عێراق بەرەو کوێ دەچن دوای دەسلەکارکێشانەوەی
سەرۆکوەزیران؟ بە پێێ ماددەی ٧٦ی دەستوری عێراق دەبێت سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە سەرۆک کۆمار بکات کە لە کوتلەی زۆرینەی ناو پەرلەمان کاندیدێک دیاری بکرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران و دواتر ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ پەسەندی بکات.
بەاڵم ئەم رێوشوێنە دەستوریە پێناچێت هەروا بە ئاسانی تێپەڕێت، بە تایبەتی ئەگەر بزانرێت هێشتا دیاریکردنی کوتلەی زۆرینە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا یەکێکە لە کێشە دەستوری و سیاسیەکانی عێراق، چاودێرانی سیاسیش پێیانوایە توڕەیی خۆپیشاندەران لە خودی ئەم سیستمە سیاسیەیە کە دەخوازێت بە هەمان
رێگای پێشوودا کە عێراقی گەیاندە ئەمڕۆ دەرەنجامێکی جیاواز بەرجەستە بکاتەوە. خۆپیشاندەران وەک لە دروشم و داخوازیەکانیاندا دەردەکەوێت داوای نیشتمانێکی شکۆمەند دەکەن و دەیانەوێت ئەو سیستمە سیاسیەی پێشتر پەیڕەوکراوەو ئەمڕۆ شکستەکانی لە هەموو کایەیەکی ژیانی عێراقیەکاندا
دەبینرێت ،کۆتایی پێ بهێنرێت. خۆپیشاندەران نایانەوێت هەمان نوخبەی سیاسی جارێکی دیکە کاروباری واڵت بەڕێوە بەرن چونکە وەک ئەوان دەڵێن گۆڕینی دەموچاوەکان ئیدی سەر بە هەر گروپێکی سیاسی بێت برینی عێراقیەکان ساڕێژ ناکات. هەندێ لە چاودێرانیش ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەر چارەسەرێکی ستراتیژی
بۆ کێشەکانی عێراق نەدۆزرێتەوە دوور نییە جەنگێکی ترسناکی ئەهلی وێرانکەر ئەوەندەی تر جەستەی شەکەتی عێراق وێرانتر نەکات. رۆژی یەکشەممە پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیکان لە نوێژی تایبەتی گۆڕەپانی قەشە پوتروسدا لە ڤاتیکاندا لە بەردەم هەزاران نوژخوێنانی ئاینی مەسیحیدا رایگەیاند کە بە نیازە ساڵی داهاتوو سەردانی عێراق بکات .هاوکات داوای لە حکومەتی عێراقی کرد بەر بەو توندوتیژیە بگرێت کە بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجام دەدرێت. لە پێشهاتێکی چاوەڕوان نەکراویشدا دادگای کوت سزای لە سێدارەدان و حەوت ساڵ زیندانی سەپاند بە سەر دوو پلەداری پۆلیسدا کە تۆمەتبارکرابوون بە کوشتنی خۆپیشاندەران. بەاڵم خۆپیشاندەران دەڵێن سەرە گەورەکان هێشتا لە نێو بارەگای دەردەکەن فەرمان سیاسیەکاندا و دەیانەوێت بەهێز کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن. لە الیەکی دیکەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێریش ،سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەو توندوتیژیەی لە عێراقدا بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجام دەدرێت ،گەیشتووەتە ئاستێک جێگەی لێخۆش بوون نییە .هاوکات گینین هینیس بالسخارت سەرۆکی یونامی لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راپۆرتی تایبەت بە بارودۆخی عێراق پێشکەش دەکات و ئەگەر هەیە کە بارودۆخی عێراق رەهەندێکی نێودەوڵەتی وەربگرێت.
موهەنەد ئەلجەنابی
تەمارا عیماد
بڕوایەکی پتەو هەیە لە نێو شەقامی عێراقیدا ئەویش نەبوونی هیچ متمانەیەکە بەو نوخبە سیاسیەی ئێستا عێراق بەڕیوە دەبەن ،ئەو بڕوایەش دەرەنجامی ١٦ساڵ حوکمڕانی ئەو نوخبە شکستخواردووەیە کە جگە لە ئازار و ناخۆشی هیچی دیکەیان بۆ عێراقییەکان نەهێنا .ئەمەش مانای وایە کە چیدیکە ئەم نوخبەیە چانسی ئەوەیان نەماوە چارەسەر پێشکەش بکەن ،بە مانایەکی دیکە چیدیکە ئەوان بەشێک نین لە چارەسەرو پێشکەشکردنی پێشنیاز بۆ دەربازکردنی عێراق لەو کێشانەی رووبەرووی بوەتەوە ،بەڵکو هەنگاوی یەکەم دوور خستنەوەی ئەو نوخبە فاسیدەیە لە هاوکێشەی سیاسی، هەربۆیە دەبینین هەر کاتێک ئەو نوخبە سیاسیە بەیاننامە یان پێشنیازێکی سیاسی پێشکەش دەکەن بۆ هەڵمژینی توڕەیی ناڕەزایەتییەکانی خۆپیشاندەران ،ئەوەندەی تر ئاگری جۆشوخرۆشی خۆپیشاندەران بەهێزتر دەکەن. با وای دابنێین ئەم توندوتیژییەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق پەیڕەوی دەکەن ،کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان هێنا ،بەاڵم ئایا کۆتایی بەو کێشانە دەهێنێ کە ١٦ساڵە عێراق لە ناوەوە وێران دەکات .بەاڵم نابێت ئەوەمان لە یاد بچێت کە سروشتی هۆزگەرایی و هەژمونی خێڵ لە شارەکانی باشور وا دەکات خۆپیشاندەران پەنای بۆ ببەن و ئەوەش دەرگایەکی ترسناکتر دەخاتە سەرپشت کە دەرگای شەڕی ناوخۆیە ،شەڕێک کە عێراق بە هیچ شێوەیەک بەرگەی ناگرێت.
هەنگاوی داهاتوو دەبێت چی بێت بۆ دەربازکردنی عێراق لەم دۆخە ناهەموارەو باشترکردنی ژیانی تاکی عێراقی؟ ئایا کێشەکە بە دامەزراندنی دەستەیەکی دادوەری بۆ دادگایی کردنی گەندەڵکاران چارەسەر دەبێت؟ یاخود پێویستە لە روانگە ئابوریەکەوە کێشەکان چارەسەر بکرێنو کەرتە جیاوازەکانی ئابوری واڵت ببوژێنرێتەوە بۆ ئەوەی هەلی کار بۆ گەنجان دابینبکرێ؟ بەاڵم ئەی ئەمە کێ بیکات؟ ئایا بەم نوخبە سیاسیە فاسیدە ئەنجام دەدرێت؟ ئایا کێشەکە خودی سیستمە سیاسییەکە نییە، کە لە ماوەی ١٦ساڵدا نەیتوانیوە بچوکترین ماف و خۆزگەی هاواڵتی عێراقی فەراهەم بکات؟ هەربۆیە خۆپیشاندەران ناحەقیان نییە کە دەڵێن دیموکراسی لە عێراقدا تەنها فراوانکردنی مەوداو کردنەوەی دەرگا بوو لەبەردەم سیاسییەکاندا تا بە ئارەزووی خۆیان نیشتمان تااڵن بکەن و دەست بەسەر دامەزراوەکانی حکومەتدا بگرن و ئیمتیازی جۆراوجۆر بەسەر الیەنگرو کەسوکاری خۆیاندا پێشنیازکردنی بکەن. دابەش چارەسەری گریمانکراو کارێکی باشە لە الیەن خۆپیشاندەرانەوە ،بەاڵم دەبێت ئەوەمان لە یاد بێت توانستەکانی جێبەجێکردنی تا چەند لە واقیعدا بەرجەستە دەبن ،چونکە چارەسەر کردنی ئەو کێشە کۆمەاڵیەتی و ئابوریو سیاسیانەی ١٦ساڵە لەسەر یەک کەڵەکە دەبن ،هەروا کارێکی ئاسان نییە .عادل عەبدولمەهدی لەوەدا راستیکرد کە “چارەسەری سیحراوی” لە گۆڕێ نییە
نووسەر
مامۆستای زانکۆ
ژمارەی کوژراوەکان 420کەسن ژمارەی برینداران 17هەزارو 750کەسن ژمارەی دەستگیرکراوان 2هەزارو 500کەسن
غەسان شەربل نووسەر
خۆپیشاندانەکانی عێراق پێمان دەڵێ کە هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانیان تەنها رۆڵی هەژمونخوازی ئێران نەبوو بەسەر کۆی دیمەنە جیاوازەکانی ژیانی عێراقیەکانەوە لە دوای ٢٠٠٣وە، بەڵکو هۆکاری خۆپیشاندانەکان
بریتی لە بوونی ئەو فەسادو تااڵنییە رێکخراوەی لەالیەن نوخبەی حوکمڕانەوە لە سااڵنی رابردوودا ئەنجام دراوەو شکستی دامەزراوەکانی دەوڵەت و نەبونی دادپەروەری و خزمەتگوزاری و هەلی کار .بەاڵم خۆپیشاندەران ئەوە باش دەزانن کە هەموو ئەوانە بەهۆی هەژمونی ئێران و پاشکۆیەتی نوخبەی حوکمڕانەوە بۆ ئێران بەرجەستەبوون. سوتاندنی قونسوڵخانەی ئێران لە هەردوو شارە پیرۆزەکەی شیعەکان لە کەربەالو نەجەف ،ئاماژەیەکی نوێن بۆ دەرکەوتنی هۆشیارییەکی سیاسی لە سەروو هۆشیارییە ئاینیو مەزهەبییەکەوە .خەڵکی ئەو ناوچەیە دەزانن کە عێراقی ئێستا باجی هەژموونی ئێرانی دەدات ،تەنانەت بایکۆتکردنی کااڵی ئێرانی کە خۆپیشاندەران داوای دەکەن ،هەوڵێکە بۆ رزگارکردنی بەرهەمی نیشتیمانی لە دەستی ئەو هەژمونگەراییەی ئێران کە نایەوێت بەرهەمی عێراقی گەشە بکات.
ئەمڕۆ عێراق چیدیکە دەوڵەت نەماوە، دوای ئەوەی هەموو پێوەرو ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی دەوڵەت بوونی لە دەستداو هەموو دامەزراوەو ستراکچەرەکانی وێران و داڕووخاون ،هیچ شتێک لە عێراقدا ئاماژە بۆ بوونی دەوڵەت ناکات بە هەموو ئەو مانایانەی کە چەمکی دەوڵەت لە خۆیدا هەڵیگرتوون .هەموو ساڵیک ئەم واڵتە لە کۆی ١٨٠دەوڵەت لە ریزبەندی ١٦٨ەمین و ١٧٠ەمینی ئەو واڵتانەیە کە زۆرترین فەسادو گەندەڵیان تێدا بەرباڵوە، لە رووی گەندەڵییەوە تەنها ئەو واڵتانە کێبرکێی عێراق دەکەن کە دەچنە خانەی دەوڵەتانی پێش مۆدێرنەوە وەکو سۆماڵو ئەفگانستان .بە پێی زانیاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە هەتا ئەمڕۆ نزیکەی ١٠٠٠ملیار دۆالر لە عێراقدا بەهۆی گەندەڵییەوە بە هەدەر دراوە ،کە بەو پارەیە دەتوانرا جوانترین نیشتمان بونیاد بنرێت .حوکمڕانی لە عێراقدا بووەتە بابەتێکی خێزانی و بنەماڵەیی ،زۆرینەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لەالیەن بازرگانە سیاسییەکانەوە بەڕێوە دەبرێن ،تەنانەت دانانی پۆستی وەزارەتە هەستیارەکانی
وەقاز ئەلقازی نووسەر
وەکو ناوخۆو بەرگریش لە روانگەی ئەوانەوە تەنها شێوەیەکی دیکەیە لە بازرگانی کردن ،هەربۆیە سەیر نییە کە دەیلی تەلەگرافی بەریتانی ئاماژە بەوە بکات کە عێراق وەکو دەوڵەت تەنها ناوەکەی ماوەتەوە.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
5
بەهار مەحمود:
بەرپرسانی هەرێم دەخرێنە بەر لێپرسینەوەی دەستەی نەزاهەی عێراقەوە دەستپێکردنی لەگەڵ زەمەن: خۆپیشاندانەکان لە پەرلەمان سێ بڕیار دەرکران وەک وەاڵمدانەوەی داواکارییەکانیان، کە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی دارایی بەرپرسان و دەسەاڵتدارانی عێراق ،ئێستا ئەوانە بوون بە یاسای بەرکار؟ بەهار مەحمود :بەڵێ دەنگیان لەسەر دراوە ،لەبەرئەوەی ئیمتیازاتی کاربەدەستانی دەوڵەت بە یاسا رێکخراوە ،بۆیە دەبێت بە یاسا هەڵبوەشێنرێنەوە ،بەاڵم لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان نەتوانرا هەموو ئەو رێکارانە بگیرێتەبەر ،لەگەڵ ئەوەشدا ویستمان بە شەقام بڵێین ئێمە بڕیارمانداوە کە ئەو کارانە دەکەین ،لە کۆبونەوەکانی دواتر رێکارە یاسایی و ئسوڵییەکان کران و کران بە یاسا. زەمەن :یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی گەورە بەرپرسانی دەوڵەت پەسەندکراوە ،بەاڵم کەی بە رەسمی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە؟ بەهار مەحمود :هەموو یاسایەک دوای باڵوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیع دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە ،بەاڵم دەتوانرێت ئیستیسنا بکرێت بۆ ئەوەی زووتر بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێمە وتوومانە لە رۆژی دەنگدان لەسەری لە پەرلەمان دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. زەمەن :کەواتە ئێستا یاساکە بەرکارەو ئیشی پێدەکرێت؟ بەهار مەحمود :بەڵێ نافیزەو دەبێت لەم مانگەوە کاری پێبکرێت. دیکە یاسایەکی زەمەن: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانە، پەرلەمانتارانی سنوری ئەو پارێزگایە ئەرکی چاودێرییکردنی دەسەاڵتی جێبەجێکردن و خۆجێیی پارێزگاکانیش دەکەن ،سەرەڕای ئەوەی خۆیان رۆڵی یاسادانان و چاودێریی دەسەاڵتی جێبەجێکردنیان لەسەرە ،ئەم ئەرکە قورس نییە هەردووکی پێکەوە دەکرێت؟ کێشە لەمەدا دروست نابێت؟ بەهار مەحمود :بەڵێ بەدڵنیاییەوە کێشەیەک دروست دەبێت ،پێش خۆپیشاندانەکانیش ژمارەیەک پەرلەمانتارو الیەنی سیاسی هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان دەدا بە بیانووی ئەوەی ئەوانە سەرچاوەی سەرەکیی گەندەڵیین ،بەاڵم من یەکێک بووم لەو کەسانەی بە توندی دژی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بووم ،هەموو قسەو موداخەلەکانیشم لەناو هۆڵی پەرلەمان و لیژنەیی یاسایی ماوە، ناکرێت بە بیانووی ئەوەی ئەنجومەنەکان کانگای گەندەڵیین ببێتە مایەی ئەوەی ببێتە هۆکارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو دامەزراوە دەستوورییانە ،چونکە ئەگەر باسی گەندەڵیی بکەین ،چووەتە هەموو جومگەکانی حکومەتی عێراقییەوە ،بۆیە دەبێت چاکسازییان تێدا بکرێت .من لەگەڵ ئەوەبووم هەڵبژاردنی دیکەیان بۆ بکرێت، سیستمی هەڵبژاردن بگۆڕدرێت ،کارەکانیان بگۆڕین ،چاودێریی و لێپرسینەوەی زیاتریان بخرێتەسەر ،نابێت هەڵبوەشێنەوە. وەک بزووتنەوەی گۆڕان و وەک رای خۆیشم باوەڕم بە المەرکەزییەت هەیە ،ئەنجومەنی پارێزگاکان بنەمای سەرەکیی المەرکەزیەتن ،لەو روانگەیەوەو بەپێی بەڵگەی دەستووری بەرگریم لە مانەوەیان کرد ،ئەگەر بڵێم لەسەر بنەمای موداخەلەیەکی من لە پەرلەمان پرسی هەڵوەشاندنەوەی یەکجاریی ئەنجومەنی پارێزگاکان شکستی هێنا زیادەڕەویی نییە، چونکە ئەوان دەیانویست هەڵیبوەشێننەوە، بەاڵم من بەپێی دەستور بە سەرۆکی پەرلەمانم وت بوونی ئەوان دەستوورییە، بەاڵم دەکرێت ئەم خولە هەڵبوەشێنرێتەوە تا هەڵبژاردنێکی دیکە. زەمەن :من پرسیارم کرد لەبارەی ئەوەی هەڵوەشاندنەوەیان ئەرکی پەرلەمانتار زیاتر ناکات؟ بەهار مەحمود :بەڵێ ئەرکی پەرلەمان زیاتر دەکات ،بەاڵم باشترین کەس ئەرکی چاودێرییان پێ بسپێردرێت ،پەرلەمانتارانن. ئەمە باشترین هەڵبژاردن بوو لەناو ئەوانی تردا ،ئەرکێکیشە لەسەروو ئەرکەکانمانەوە، ئێمە رۆڵێکی چاودێریی حکومەتمان هەیە، دەتوانین ئەرکی چاودێریی لە سنوری پارێزگاکانیش بەجێبهێنین. زەمەن :لەگەڵ ئەو هەموو بێنەوبەردەیەو دەرکردنی یاساو وەاڵمدانەوەی داواکاریی خۆپیشاندەران ،عادل عەبدولمەهدی سەرۆک
بەهار مەحمود ،ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،وردەکاریی ئەو پڕۆژەیاسایانە دەخاتەڕوو، کە ئێستا وەک وەاڵمدانەوەی خۆپیشاندەران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ،بەتایبەتی یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنو هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی کاربەدەستانی دەوڵەت و هەروەها پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە. ئەو پەرلەمانتارە کوردە كە دكتۆرای لە یاسادا هەیە، لە چاوپێکەوتنێکی “زەمەن”دا نایشارێتەوە ،کە کورد یەکهەڵوێست نییە بەرامبەر رووداو و پێشهاتەکانی عێراقو دەڵێت :پێکهێنانی هاوپەیمانیی کوردستانیی قورسە، هەرچەندە تائێستا هەنگاوی بۆ نەنراوە. سازدانی :بەهادین یوسف
ئەگەر ئێستا پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە واڵت دەبێت بە پاشاگەردانی
وەزیران دەستلەکاردەکێشێتەوە ،ئەمە کاریگەریی ناکاتە سەر رەوتی تەشریعیی پەرلەمان ،ئاڕاستەی کارەکان ناگۆڕێت؟ بەهار مەحمود :باوەڕناکەم کاریگەریی ئەوەندە بێت ،بەاڵم دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی ئەرکێکی دیکە بۆ پەرلەمان زیاد دەکات ئەویش دروستکردنەوەی حکومەتێکی تازەیە ،چونکە بە پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران، هەموو کابینەکە بە دەستلەکارکێشاوە دادەنرێت ،دەبێ سەرۆک کۆمار لەماوەی 15 رۆژدا کەسێکی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێرێت ،ئەوە بەرنامەی کاری پەرلەمان پەکناخات ،چونکە دەتوانرێت لە یەک کاتدا کار لەسەر چەند بەرنامەیەک بکرێت، دەتوانین پڕۆسەی یاسادانان هاوتەریب لەگەڵ پێکهێنانی حکومەت ببەینە پێشەوە، چونکە پڕۆژەیاسا گرنگەکان لە حکومەتەوە گەیشتووەتە پەرلەمان و رێچکەی خۆی گرتووە ،بەشێکیان خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشی بۆ کراوەو ماوەتەوە تەنها دەنگیان لەسەر بدرێت. زەمەن :هەموو ئەوانە پێکەوە ئەرکی پەرلەمان ئاڵۆزو قورستر ناکەن؟ بەهار مەحمود :دەبێت پەرلەمان لە حاڵەتی ئاسایی خۆی زیاتر کاربکات ،چونکە دۆخێکی نائاساییە ،عێراق لە دۆخێکی ناسروشتییە ،بۆیە دەبێت پەرلەمان بە ناسروشتی کاربکات ،ئەگەر پێویست بکات دەبێت بە شەوانیش دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت. زەمەن :ئەمە لە رووی سیاسییەوە، دۆخەکە ئاڵۆز ناکات ،دۆخەکە ناباتەوە سەرەتا ،جارێکی دیکە کاندیدی سەرۆک وەزیران دیاری بکرێت ،رێککەوتنی سیاسی بکرێتەوە بۆ پێکهاتەی حکومەت و پێکبهێنرێتەوە؟ نامەی مەحمود: بەهار دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدیم بینی بەدەستوخەتی خۆی نووسیویەتی، لە سەرەتاوە ئەو ئایەتەی نووسیوە کە باس لە سەرگوزشتەی حەزرەتی ئیبراهیم و ئیسماعیل دەکات. زەمەن :ئەی کەواتە کێ دەبێتە بەرانەکە وەک فریادڕەسی عەبدولمەهدی؟
بەهار مەحمود :من ئەوەیان نازانم، بەاڵم ئەگەر عەبدولمەهدی خۆی ئیسماعیل بێت ،ئایا جارێکی دیکە دێتە ناو پڕۆسەی سیاسییەوە ،هێنانەوەی ئەو ئایەتەی قورئان لە هیچەوە لەسەرەتای نامەکەیدا نووسرابێت. دەستلەکارکێشانەوەکەی زەمەن: هەڵوەشاندنەوەی و عەبدولمەهدی حکومەت ،عێراق بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە نابات؟ بەهار مەحمود :بەڵێ بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەبات ،بەاڵم دەبێت ئێمە خۆمان پەرلەمان هەڵبوەشێنینەوە بە دەنگی زۆرینەی رەها ،رای من ئەوەیە دەبێت ئەو پەرلەمانە هەڵبوەشێتەوەو دەنگیش دەدەم بە هەڵوەشاندنەوەکەی ،بەاڵم لەگەڵئەوەشدا نابێت ئەم واڵتە رادەستی بێسەروبەرەیی بکەین .چونکە ئێستا نە یاسای هەڵبژاردن پەسەندکراوە ،نە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکە ئەو کۆمیسیۆنەیە متمانەی هەبێت هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد بکات ،حکومەت دەستی لەکارکێشاوەتەوە، ئەگەر ئێستا پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە واڵت دەبێت بە پاشاگەردانی ،تا پەرلەمان بمێنێت ئەتوانێت هەموو دامەزراوەکانی دیکە دروست بکاتەوە ،بۆیە بوونی پەرلەمان پێویستەو دامەزراوەکانی دیکە بونیات دەنێتەوە ،بەتایبەتی تا دەرکردنی هەردوو یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دروستکردنی پەیکەرەی کۆمیسیۆنێکی نوێ. ئێمە لەبەردەم بەرپرسیارێتیداین، نابێت واڵت تەسلیمی بێسەروبەرەیی بکەین ،دەبێت ئەنجومەنی نوێنەران بمێنێت تا ئەوکاتەی دڵنیابینەوە لەوەی بە هەڵوەشاندنەوەی واڵت ناکەوێتە بۆشایی یاسایی و تەشریعییەوە. زەمەن :روونکردنەوەیەکمان بۆ بدەیت، لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە ،رێکارەکان و پێویستییەکانی و بڕیاردان لەسەری چۆنە؟ کێ دەسەاڵتی بڕیاردانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی هەیە؟ بەهار مەحمود :بەپێی یاسای کۆنی
ئەو دۆخەی ئێستاو ئەو کۆمیسیۆنەی ئێستا لە بەرژەوەندیی یەکێتی و پارتییە
کۆمیسیۆن ،سەرۆک وەزیران وادەی هەڵبژاردن دیاری دەکات ،بە رێککەوتن لەگەڵ کۆمیسیۆن ،راستە دەسەاڵت الی سەرۆک وەزیرانە ،بەاڵم هەڵبژاردن بریتی نییە لە پڕۆسەیەکی یاسایی تەواو ،بەڵکو کۆمەڵێک الیەنی هونەریی هەیە کۆمیسیۆن زیاتر لەوە تێدەگات ،بۆیە پێویستە پەیکەری نوێی کۆمیسیۆن دروست بکرێت و راوێژی تەواو لەگەڵ کۆمیسیارانی نوێ بۆ ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنەی کە شەقام و خۆپیشاندەران داوای دەکەن ،نەک هەڵبژاردنێکی ئاسایی ،ئەوکاتە سەرۆک وەزیران دەتوانێت بڕیاری هەڵبژاردن بدات. بەپێی ئەزموونی خۆم لە بواری یاساو هەڵبژاردنەکان ،ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە الیەنی کەم شەش مانگی دیکەی دەوێت. زەمەن :کەواتە دەسەاڵتی بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە تەنیا الی سەرۆک وەزیرانە؟ بەهار مەحمود :بەڵێ ،بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ کۆمیسیۆن دەیکات ،ئەمە لە یاسای کۆندا هاتووە ،ئەگەر لەم یاسا تازەیەدا نەیگۆڕین ،لەوەدەچێت رەزامەندیی پەرلەمانیشی بۆ زیاد بکەین ،بەپێی یاسای کۆنی کۆمیسیۆن ئەگەر پەرلەمان هەڵوەشایەوە ،یان خولەکەی کۆتایی هات بە الیەنی کەمەوە ئەوان 60رۆژیان ئەوێت بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردنی نوێ ،ئەوە لە حاڵەتێکدایە ئەگەر کۆمیسیۆنەکە حازربێت، ئێستا سەرلەنوێ کۆمیسیۆنەکە دروست دەکرێتەوە ،پەیکەرەی بۆ دابنرێتەوە ،بۆیە دەڵێم الیەنی کەم شەش مانگی دەوێت. زەمەن :ئەگەر بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە بدرێت ،سودو زیانی ،الیەنی باش و خراپی بۆ هەرێمی کوردستان چییە؟ بەهار مەحمود :ئەوە دەکەوێتە سەر یاسا تازەکەی هەڵبژاردن ،کە سیستمەکەو دابەشکردنی کورسییەکان چۆنە ،من ئێستا ناتوانم بڵێم کامە باشەو کامە خراپە ،چونکە هەموو سیستمەکان هەردوو الیەنەکەی هەیە. بەپێی ئەو پڕۆژەیەی کە لە حکومەتەوە هاتووە ،بڕوام وایە لە قازانجی یەک حیزبە لە هەرێمی کوردستان و بەهێزتری دەکات، چونکە %50ی دەنگەکان بۆ ئەو کاندیدەیە کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە %50ی دیکەی بۆ لیستەکانە بە رێژەیی. زەمەن :وردەکارییەکەی چۆنە ئەگەر روونتری بکەیتەوە؟ بەهار مەحمود :بەپێی ئەم پڕۆژە تازەیە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان لە 329 کورسییەوە کراوەتە 251کورسی ،ئەوە مانای وایە ژمارەی کورسی پارێزگاکانیش کەمدەبێتەوە ،بە نموونە کورسییەکانی پارێزگای سلێمانی لە 18کورسییەوە کراوەتە ،14بەپێی ئەم پڕۆژە تازەیە حەوت کورسی بۆ ئەو کەسانە دەبێت زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە ،بۆ نموونە کاندیدێک 150هەزار دەنگی هێناوەو نرخی کورسییەک 50هەزار دەنگە ،ئەو کەسە بۆ یەک کورسیی سەرجەم دەنگەکانی دەڕوات و هیچ دەنگێکی ناگەڕێتەوە بۆ لیستەکەی، دەبێت حیزبەکان دەنگەکانیان بەشێوەیەک رێکبخەن یەکێک دەنگێکی زۆر نەبات و
پارتی دەیەوێت لە ئەرکدا یەکڕیزیی کورد بپارێزین نەک لە مافدا
یەکێکی تر کەمترین دەنگ ،چونکە هەر چەنێک بهێنێت زیادەکەی ناگەڕێتەوە بۆ لیستەکەی. بەپێی ئەم سیستمە حەوت کورسیی بەوشێوەیە دەڕوات ،رەنگە ئەو کەسانەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە لە یەک لیستدا پێنج کورسیی لەو حەوت کورسییە ببات ،ئەم سیستمەی ئێستا زۆرتر چانسە نەک دادپەوەری .بۆیە باشی و خراپیی دەکەوێتە سەر ئەو سیستمەی دەچەسپێت. لەگەڵئەوەشدا بۆچوونم وایە ،سیستمەکە هەرچۆنێک بێت ،ئەگەر هەڵبژاردنەکە پاک و بێگەرد بێت باشترە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت ،چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی متمانەی خەڵک بۆ هەڵبژاردن بگەڕێتەوە ،ئێستا خەڵک لە عێراق و هەرێمی کوردستان باوەڕی بە هەڵبژاردن نەماوە ،ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە بە شێوەیەکی جیاواز لەوانەی پێشوو بکرێت ،دەبێتە هاندەرێک بۆ خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەی بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن و بچنەوە بۆ دەنگدان. زەمەن :لەو دۆخەی ئێستا لە عێراق هەیە هەست دەکەیت سەرکردایەتی سیاسی کوردستان زۆر بەالیەوە گرنگ نییە ،یان هەڵوێستێکی روون و یەکگرتووی نییە؟ بەهار مەحمود :رووداوەکان کتوپڕ بوون، ئێمە وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەزانین ئەو سیستمەی بۆ هەڵبژاردن و دابەشکردنی کورسییەکان باش نییە ،بەاڵم تائێستا نەگەیشتووینەتە رایەکی هاوبەش، ئەوە باش نییە بەاڵم بەدیلی باشتر چییە، تائێستا نەگەیشتووینەتە ئەوەی بگەینە ئەنجامێک کە چی لە بەرژەوەندیی کوردو هەرێمی کوردستانە. قورسیشە بگەینە ئەو رایە ،چونکە سیستمەکانی هەڵبژاردن و دابەشکردنی کورسیی بەوشێوەیە نییە بڵێین ئەمەیان بۆ سەرجەم الیەن و حیزبەکان باشەو ئەمەیان خراپە ،هەر حیزبەو لە روانگەی خۆیەوە سەیر دەکات ،بۆیە قورسە بگەینە هەڵوێستێکی هاوبەش لەوبارەیەوە. زەمەن :کەواتە تائێستا کورد هەڵوێستێکی هاوبەشی نییە لە بەغدا لەسەر پرسی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان؟ بەهار مەحمود :نەخێر نییە ،بەاڵم
لەبارەی یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ،ئەو الیەنانەی لە دەرەوەی فراکسیۆنی یەکێتی و پارتین لە پەرلەمانی عێراق ،بۆچوونمان جیاوازە لەو دوو حیزبە ،چونکە ئەو دۆخەی ئێستاو ئەو کۆمیسیۆنەی ئێستا لە بەرژەوەندیی ئەوانە، لە هەڵبژاردنی پێشوو سودمەندبوون لە کارەکانی کۆمیسیۆن ،بۆیە حەزدەکەن وەکخۆی بمێنێتەوە ،فراکسیۆنەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی گروپێکمان لە دەرەوەی ئەوان دروست کردووە ،ناوی نانێم هاوپەیمانیی ،بەاڵم لەم بابەتە هەڵوێستەکانمان بەیەکەوە دەبێت ،ئێستا لە گفتوگۆی ئەوەداین ئەو 15کەسەی دەرەوەی یەکێتی و پارتی ،پێشنیازەکانمان یەکبخەین و بیدەین بە لیژنەی یاسایی، چونکە لیژنەی یاسایی داوای پێشنیازی لە سەرجەم فراکسیۆنەکان کردووە لەبارەی ئەو دوو پڕۆژە یاسایەوە ،بڕیارمانداوە بە یەک پاکێچ پێشنیازەکانمان پێشکەش بکەین. زەمەن :بەاڵم لە دوا سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ الی الیەنە سیاسییەکان و لە کۆبونەوەکانی پێشتر، گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیی کوردستانی لە بەغدا کراوە لەنێوان سەرجەم فراکسیۆنەکاندا ،ئیتر بۆ ئێوە بە جیا رای خۆتان لەسەر ئەو پڕۆژانە هەیە؟ بەهار مەحمود :ئەوە قسەی زۆر لەسەر کراوە ،هیچ هەنگاوێکی کرداریی بۆ نەنراوەو هەر لە چوارچێوەی قسەدا ماوەتەوە ،لەبەرئەوەی قورسە لەگەڵ ئەو حیزبانە هاوپەیمانییەک دروست بکەین، وەک فراکسیۆنی گۆڕان نەچووینەتە ژێر باری ئەو هاوپەیمانێتییەوە ،لەبەرئەوەی ئێمە روئیامان بۆ پرسەکان جیاوازە .نابێت بۆ دروستکردنی ئەو هاوپەیمانێتییە تەنیا لە ئەرکداو بەناوی یەکڕیزیی کوردەوە هاوبەش بین ،دەبێت لە مافیشدا هاوبەش و هاوهەڵوێست بین. زەمەن :چۆن؟ مەبەستەکەت روون نییە؟ بەهار مەحمود :بۆ نموونە لەکاتی دانانی باڵیۆزەکانی عێراق و دابەشکردنی بەپێی ژمارەی کورسیی بەسەر فراکسیۆنەکاندا، پارتی ئامادە نەبوو دەستبەرداری نیو باڵیۆزی خۆی بێت بۆ الیەنە کوردییەکانی دیکە ،چونکە هەر 10کورسی باڵیۆزێکی بەردەکەوت ،پشکی ئەوان دوو باڵیۆزو نیو بوو ،بەشی 15کورسییەکەی ئێمەش یەک باڵیۆزو نیو بوو ،ئەوان ئامادە نەبوون دەستبەردرای ئەو نیو باڵیۆزە بن بۆ ئێمە تا پشکی ئێمە ببێتە دوو باڵیۆز ،لەبەرئەوە بە ئێمەو کۆمەڵ و یەکگرتوو یەک باڵیۆزمان بەردەکەوێت ،باشە ئەو ئامادە نەبێت سازش لەسەر نیو پشکی خۆی بکات ،بۆچی ئێمە ببینە پاسەوانی بەرژەوەندییەکانی پارتی لە بەغدا ،بۆیە ئێمە نابینە سەپانی پووش، پارتی دەیەوێت لە ئەرکدا یەکڕیزیی کورد بپارێزین ،بەاڵم لە مافدا ئەوەیان ناوێت. زەمەن :ئەم هەڵوێستەتان بە راستەوخۆ گەیاندووە؟ بەهار مەحمود :بەڵێ ،لەکاتی سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ،من بە نوێنەرایەتی فراکسیۆنی گۆڕان بەشداری کۆبونەوەکە بووم و بە راشکاویی و رووبەڕوو بەخۆیم وت ،ئەویش وتی قسەکەتان زۆر راستەو هەقە ،جێبەجێی دەکەین ،منیش پێمووت ئێمەش چاوەڕێین کەی جێبەجێتان کرد ئێمەش هاوپەیمانێتییەکە دروست دەکەین.
پارتی ئامادە نەبوو دەستبەرداری نیو باڵیۆزی خۆی بێت بۆ الیەنە کوردییەکانی دیکە
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
4
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
خوێنیان بەخشیو بە(ئازادی)ش نەگەیشتن دوای شەش ساڵ لە تیرۆری كاوە گەرمیانی ،هێشتا فشارەكانی سەر رۆژنامەنووسانی گەرمیان بەردەوامن زەمەن شەش ساڵ لەمەوبەر ،رۆژنامەنووسانی گەرمیان تەرمی لە خوێن گەوزێنراوی هاوڕێیەكیان بەسەرشانەوە بوو بەدەم هوتاف كێشانەوە بەرەو دوا مەنزڵ دەیانبرد، رۆژنامەنووسەكان بە قوڕگی پڕ لە گریانو حەسرەتی تیرۆركردنی هاوڕێكەیانەوە داوای سزادانی بكوژانو ئازادییان دەكرد. دوای شەش ساڵ لەو رێكەوتە نە بكوژانی كاوە گەرمیانی ئاشكرا كران نە ژینگەی ئازادی كاركردنیش بۆ هاوڕێكانی فراوانتر بوو، بەپێچەوانەوە كۆتوبەندەكان زیاتر بوونو بە بیانووی جۆراوجۆر راپێچی بەردەم دادگا دەكرێن. ئازاد عوسمان ،بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگ ،كە میدیایەكی سەربەخۆیە لە گەرمیان ،لەسەر سكااڵی بەرپرسێكی حكومی و لەسەر باڵوكردنەوەی هەواڵێك لە رادیۆكەیدا دەستبەسەر كرا .كەیسەكە بۆ ساڵی 2015دەگەڕێتەوە بەاڵم ئازاد وایدەبینێت جواڵندنەكەیو دەستبەسەركردنی لە چوارچێوەی ئەو فشارانەدایە كە لەسەر رۆژنامەنووسانی ناوچەكە هەن. ئازاد عوسمان یەكێكە لەو رۆژنامەنووسانەی سااڵنە لە ساڵیادی تیرۆری كاوە گەرمیانی كە 5ی 12یە ،رێوڕەسم رێكدەخەن ،بە “زەمەن”ی وت“ :جواڵندنی ئەم كەیسە پالن بۆدانراو بێت یان نا ،بەاڵم بە واقعیی بوونی هەیە كە بەمەبەستی سزادانو تۆڵە كردنەوەیە لە رۆژنامەوانان بەتایبەت ئەوانەی سەربەخۆنو سەر بە حزبو بەرپرسان نین ،هەوڵدەدرێت كێشەی یاساییان بۆ دروستبكرێت یان بە یاسای بەدەر لە رۆژنامەوانی مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت”. بەپێی تێبینی رێكخراوە ناوخۆییو نێودەوڵەتیەكان هێشتا ژینگەی هەرێم لەبار نیە بۆ كاری رۆژنامەنووسیو كۆتوبەندەكان
رۆژنامەنووسان لەسەر ئارامگای کاوە گەرمیانی فراوانتر بوون ،لەو چوارچێوەیەدا فشارەكان لەسەر رۆژنامەنووسانی گەرمیان زیاترن، ئەوان لە ناوچەكەی خۆیاندا رۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەگێڕنو بەردەوامیش لە ریزی پێشەوەی ناڕەزایەتیەكانی خەڵك دەبینرێن. ئازاد عوسمان ،دەڵێت“ :رۆژنامەنووسیی ئەهلی بەبێ ئەوەی بیەوێت ،لە هەندێك رووەوە لە ریزی ئۆپۆزسیۆندا بووە، بەڵكو خودی ئۆپۆزسیۆنیش زۆر سودی لە تەكنیكەكانی میدیای ئەهلی بینیوە لە مامەڵەی لەگەڵ میدیا ،بەاڵم جیاوازی
هەردووالش زۆرە”. ئەو روونیكردەوە ،ئۆپۆزسیۆن حزبی سیاسینو مەرامی حوكم گرتنە دەستیان هەیەو رۆژنامەنووسانیش مەبەستیان بەرەوپێشبردنی كایەی گشتییو سیاسیە بە ئاقاری كرانەوەی زیاترو چەسپاندنی دیموكراسیو مافەكانی مرۆڤو شەفافیەتو دادپەروەریی. ئازاد خۆشحاڵە بەوەی رۆژنامەنووسانی گەرمیان رۆڵی زۆریان هەبووە لە فشارخستنە سەر دەسەاڵت لە بەرەنگاربوونەوەی
پێشێلكارییو نادادییو گەندەڵییەكان، “خۆشبەختانە ئەو بزاوتە لە گەرمیان هەر ماوەو لەناو نەچووە”. لەڕێی گەرمیان رۆژنامەنووسانی كارەكەیانو فراوانتركردنی ژینگەی كاری میدیایی بە خوێنیش قوربانییان داوە، شەوی پێنج لەسەر شەشی كانوونی دووەمی ساڵی ،2013لە گەڕەكی سەركەوتنی كەالر، لەكاتێكدا رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی سەرنووسەری گۆڤاری رایەڵ لە ماڵی باوكی بوو ،دەستڕێژی گولـلەی لێكراو بەبەرچاوی
دایكیەوە شەهیدكرا .لەسەر ئەو تاوانەش كەسێك كە دانی بە تاوانەكەیدانا بە زیندانی هەتا هەتایی حوكم دراوە ،بەاڵم كەسانی پشت تیرۆرەكە تائێستا ئاشكرانەكراون. لە یەكێكە ئەنوەر، دڵشاد رۆژنامەنووسەكانی گەرمیانو پەیامنێری دەنگی ئەمریكایە لە ناوچەی گەرمەسێر، بەدەنگەوەهاتنی زیاتری رۆژنامەنووسانی گەرمیانی لە پرسە گشتیەكاندا بۆ ئەوە گەڕاندەوە رۆژنامەنووسان زۆرجار ناچارن بەرامبەر ناعەدالەتیەكان بەدەنگ بێن،
بەوتەی دڵشاد رۆڵی حیزبەكانی دەرەوەی دەسەاڵت لە گەرمیان الوازەو ئازایەتی دەنگ هەڵبڕینیان ،بەرامبەر داگیركاری بەرپرسانو دزیو موڵكو ماڵ داگیركردن نیە ،بۆیە رۆژنامەنووسانیش ئەمەیان پێ قبوڵ ناكرێت و زۆرجار توشی پێكدادان دەبن لەگەڵ بەرپرساندا. دڵشاد روونیکردەوە ،ئەمە حاڵی هەموو رۆژنامەنووسان نیە“ ،بەشێك لە رۆژنامەنووسان وان نەك هەموویان ،ئەگینا بەشێك لە رۆژنامەنووسان ماڵەكەی خۆشیان داگیربكرێت ،بەرگرییان لە خۆشیان پێناكرێت چ جای ماڵی گشتی”. كێشەی رۆژنامەنووسانی گەرمیانو هەرێمی كوردستانیش دەستبردنە بۆ یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و یاسای سزادان ،لەجیاتی كاركردن بە یاسای رۆژنامەگەری ،ئەمەش وایكردووە دەستی سەندیكاو رێكخراوەكان لە ئاست داكۆكیكردن لە كەیسەكان ببەسترێت. دلێر كەریم ،بەڕێوەبەری نووسینگەی گەرمیانی سەندیكای رۆژنامەنووسان، دانبەوەدا دەنێت رۆژنامەنووسانی گەرمیان چ لە رووی مافو ئیمتیازاتەوە بێت چ لەڕووی ئازادی رادەربڕینەوە كێشەیان هەیە. دلێر وتی“ :فشارەكان توندترن لە ناوچەكانی تر ،وەاڵمی دەسەاڵتیش بۆ رەخنەو ئیشەكان بە شێوازێك نیە وەكو ناوچەكانی تر بێت ،دەسەاڵتو دادگا بە توندی مامەڵە دەكەن”. نووسینگەی گەرمیانی سەندیكای رۆژنامەنووسان ساڵی 2015بەهۆی قەیرانی داراییەوە داخراو مانگی رابردوو جارێكی تر كرایەوە ،دلێر كەریم داخستنەكەشی بە هۆكارێك ناوبرد بۆ ئەوەی نەتوانن بەتەواوەتی بە دەم رۆژنامەنووسانەوە بچن، وتی“ :لیژنەی داكۆكیكمان هەبووە بەشداری لە حاڵەتەكان كردووەو بەردەوام لەسەر هێڵ بووین”.
بەشیر خەلیل حەداد ،جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق:
كورد یەك دەنگ نەبێت ،عێراق وەك پارێزگایەك مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكات زەمەن :خەڵكی عێراق كێشەی خزمەتگوزاری هەیە ،بەاڵم هێزە سیاسییەكان دەیانەوێت دەستوور هەموار بكەنەوە، پێت وایە هەمواری دەستوور ببێتە هۆی چارەسەری دۆخی ئێستای عێراق؟ بەشیر حەداد :قسەكردن لەسەر خۆپیشاندانەكانی عێراقو خستنەڕووی داواكارییەكانیانو هەڵسەنگاندنیان دەبێت لەچوارچێوەی تێگەیشتنێكی نیشتمانی بێت ،چونكە دۆخەكە ناسكەو داواكانی خۆپیشاندەرانیش داوای رەوان ،بەاڵم ئەوەی پەیوەستە بە دەستووری عێراقەوە ،دەبێت ئەوە بزانین دەستووری عێراق یەكێكە لە دەستوورە باشەكانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست، بەاڵم مانای وانییە دەستكاریكردنی یاخود هەمواركردنەوەی كوفرێكی یاسایی بێت. دەبێت هەر گۆڕانكارییەك كە لە دەستووردا دەكرێت ،لە بەرژەوەندی گەلی عێراق بەگشتی بێتو ببێتە هۆی چاككردنی ژیانی هاواڵتیان .هەروەها نابێت بەهیچ شێوەیەك ئازادییەكانی خەڵكی عێراق كەم بكاتەوە ،دەبێت مافی پێكهاتەكان بپارێزێتو بگرە دەبێت مافەكانیان زیاتر دابین بكات بۆ ئەوەی هەست بەوە نەكەن ئەو هەمواركردنەوەی لە دەستووردا دەكرێت دژی هیچ پێكهاتەیەكە .باشی هەر دەستوورێكیش پەیوەستە بە جێبەجێكردنییەوە بۆیە دەبێت دەستوور لە عێراق جێبەجێ بكرێتو بكرێتە خاڵی بەیەكگەیشتنی هەموو پێكهاتەكان. باشتركردنی ژیانی هاواڵتیانیش پەیوەستە بەو هەموارەی دەكرێت. زەمەن :دەنگۆی ئەوە هەیە هەمواركردنەوەكە بۆ كەمكردنەوەی مافەكانی كورد بێت ،بۆچوونی ئێوە لەم بارەیەوە چییە؟ بەشیر حەداد :ئەگەر كورد یەك دەنگ نەبێت ،ئەوا عێراق وەك پارێزگایەك مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكات نەك هەرێمێكی فیدراڵ، بۆیە كورد رووبەڕووی مەترسی گەورە دەبێـتەوە لە داهاتوودا ،بەهەر شێوەیەك بێت دەبێت كورد یەك دەنگو یەك هەڵوێست
ئەگەر هەیە دوای دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی كێشەكان سەر بكێشن بۆ شەڕی ناوخۆ
بێت .چونكە سەركردایەتی كورد بە یەك دەنگیو یەك هەڵوێستی رۆڵێكی گرنگیان بینی لە چەسپاندنی مافەكانی كورد لە دەستووری عێراق. دەست وایە پێتان زەمەن: لەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پشێوی زیاتر دروست بكات یاخود ببێتە هۆی چارەسەركردنی دۆخی ئێستای عێراق؟ بەشیر حەداد :بەداخەوە لەدوای دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی ،ئەگەری دروستبوونی پشێوی زیاتر هەیەو رەنگە سەر بكێشێت بۆ شەڕی ناوخۆ لە عێراق ،بەاڵم ئێمە هیواخوازین الیەنە شیعەكان بتوانن لەماوەی سی رۆژدا كەسێك بۆ شوێنەكەی عادل عەبدولمەهدی كاندید بكەن ،بەاڵم بەهیچ شێوەیەك بە دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی كێشەكان چارەسەر نابن، چونكە بوونی عادل عەبدولمەهدی كێشە نەبووە تا بە رۆیشتنیشی كێشەكان چارەسەر ببن ،بەڵكو ئەو كێشانەی كە بوونیان هەیە كێشەی كەڵەكەبووی حكومەتەكانی پێشوون. بێویژدانییە ئۆباڵی هەموو كێشەكان بخرێتە
بەشیر خەلیل حەداد ،جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ،پێیباشە كورد خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەبكاتو دەڵێت“ :ئەگەر كورد یەك دەنگ نەبێت ،ئەوا عێراق وەك پارێزگایەك مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكات نەك هەرێمێكی فیدراڵ”. بەشیر خەلیل ،لەم چاوپێكەوتنەی “زەمەن”دا رەشبینی خۆی نیشاندەدات لەسەر بارودۆخی عێراقو وتی: “لەدوای دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی ،ئەگەری دروستبوونی پشێوی زیاتر هەیەو رەنگە سەر بكێشێت بۆ شەڕی ناوخۆ”. لەبارەی رێككەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا ،حەداد پێیوانییە ئەوەی لە سەردەمی عادل عەبدولمەهدی رێككەوتنی لەسەر كراوە بگەڕێتەوە خاڵی سفر. سازدانی :ئیبراهیم عەلی ئەستۆی بەڕێز عادل عەبدولمەهدی. زەمەن :بەاڵم ئێستا بەهۆی دەست وەزیران، سەرۆك لەكاركێشانەوەی خۆپیشاندەران باس لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش دەكەن ،پێتانوایە دۆخی عێراق سەر بكێشێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقیش؟ بەشیر حەداد :لە عێراق ئاڵۆزی زۆر هەیەو قورسە بڵێی دۆخەكە بەتەواوی بۆچی سەردەكێشێتو لەكوێدا سەقامگیری سیاسی دروست دەبێتەوە ،بگرە ئەگەری هەیە دوای دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی كێشەكان سەر بكێشن بۆ شەرێكی خوێناوی ناوخۆ .چونكە دانانی كەسێكی دیكە لە شوێنی ئەو كە هەموو الیەنەكانو شەقامیش لێی رازی بێت كارێكی ئاسان نییە .بۆ بابەتی
پەرلەمانیش كارەكە ئاسان نییە. زەمەن :بە دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی چارەنووسی حكومەتەكەی بەچی دەگات؟ بەشیر حەداد :بە قبوڵكردنی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران، حكومەتی عێراق بوو بە حكومەتی كاربەڕێكەر .تەنانەت هەموو وەزیرەكانیش دەبن بەكار بەڕێكەرو كۆی گشتی حكومەت بەدەست لەكاركێشاوە حیساب دەكرێت، بەاڵم تەواوی ستافی ئەنجومەنی وەزیران بە وەزیرەكانیشەوە لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە تەنیا دەسەاڵتی ئەو كارانەیان دەبێت كە پەیوەستن بە بەڕێكردنی كاری رۆژانە .بۆیە هیچ فەراغێكی یاسایی دروست نابێت لە عێراق ،چونكە حكومەت بۆ ماوەی مانگێك
لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە .تا ئەو كاتەی سەرۆك كۆمار كەسێكی دیكە رادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت. زەمەن :دەوترێت پێشكەشكردنی داوای دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەبوو ئاراستەی سەرۆك كۆمار بكرایە نەك پەرلەمان؟ بەشیر حەداد :بەڵێ ،لەڕووی دەستوورییەوە دەبوو سەرۆك وەزیران عادل عەبدولمەهدی ،نامەی دەست لەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆك كۆمار بكردبایە نەك پەرلەمانی عێراق .چونكە دواجاریش هەر دەبێت سەرۆك كۆمار كەسێكی دیكە رابسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی حكومەت. زەمەن :پێتان وایە دەستلەكاركێشانەوەی
عادل عەبدولمەهدی كاریگەری هەبێت لەسەر پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا؟ بەشیر حەداد :من پێم وانییە ئەو دەست لەكاركێشانەوەیە كاریگەری هەبێت لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا. چونكە ئەو پەیوەندییانە بەر لە بەڕێز عادل عەبدولمەهدیش هەبوون ،ئەگەرچی بەرزیو نزمی بەخۆیەوە بینیوە ،بەاڵم هەرچۆنێك بێت ئەو پەیوەندییە هەر هەبووەو هەر الیەنێكیش بێتە سەر دەسەاڵت پێویستی بە پشتگیریو هاوپەیمانی كورد هەیە .لەهەمانكاتیشدا ئومێد دەكەین هیچ كاریگەرییەكی نەبێت، چونكە دواجار رێككەوتنی نێوان هەرێمو بەغدا پێویستە بۆ هەردووال ،چونكە عێراق دەبێت بۆ ساڵی داهاتوو بودجەی هەبێتو دەبێت لەو بودجەیەش بەشی هەرێم بەڕوونی دیار بێت .من پێموایە ئەو رێككەوتنە ئەنجام دەدرێتو بودجەش بەپێی ئەو رێككەوتنە دەنێردرێت بۆ پەرلەمان. زەمەن :بەاڵم كورد لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی پەیوەندییەكانی بەهێزتر بوونو بەبەراورد بەحكومەتەكانی دیكە ئاسانتر گەیشتنە رێككەوتن ،پێتانوایە كەسێكی دیكەش بێتە سەر دەسەاڵت بەهەمان نەفەسی عادل عەبدولمەهدی مامەڵە بكات؟ بەشیر حەداد :پێم وانییە ئەوەی لە سەردەمی عادل عەبدولمەهدی رێككەوتنی لەسەر كراوە بگەڕێتەوە خاڵی سفر .چونكە ئێستا هەولێرو بەغدا لێكتێگەیشتنی باشیان هەیەو لەهەموو كات زیاتر لە رێككەوتن نزیكن ،بەاڵم بەڕاستی دەبێت كورد بۆ هەموو ئەگەرێك خۆی ئامادە بكاتو تەنیا یەكدەنگی كورد زەمانەتە بۆ ئەوەی هەر كەسێك هاتە سەر دەسەاڵت ناچاری بكات لەگەڵ كورد رێكبكەوێت ،هیوادارم عێراق واڵتێكی دامەزراوەیی بێتو هەر كەس بێتە سەر حوكم لە خاڵی سفرەوە دەستپێنەكاتەوەو هەموو شتێكی پێش خۆی سفر بكاتەوە .هەرچەندە ئەوە لە عێراق تەنیا خەیاڵێكەو دوورە لە واقیع .بۆیە دەبێت كورد بۆ هەموو ئەگەرێك خۆی ئامادە بكات.
وو� ب��ەدوادا چ�� ن
zamenpress@gmail.com
ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
3
کورد تێگەیشتن و پالنی بۆ دۆخى شڵەژاوی عێراق نییە
یەکێتی لە دروستکردنی ئیئتالفی فراکسیۆنە کوردستانیەکان ساردبۆتەوە زەمەن -هەولێر بڕیاربەدەستانی کورد تا ئێستا هیچ پرۆژەو پالنێکی ئامادەکراوی سیاسیان نییە ،بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە مەترسیدارەی عێراقی پێدا تێپەڕ دەبێت. نامەی پەسەندکردنی دوای عادل دەستلەکارکێشانەوەکەی عەبدولمەهدی ،لەالیەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ،ئێستا عێراق لە دۆخی ماددەی ٧٦ی دەستوردا دەژی ،کە دەبێت لە ماوەی ١٥رۆژی داهاتوودا ناوی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەالیەن کوتلەی گەورەی پەرلەمانەوە پێشکەشی سەرۆک کۆمار بکرێت و دوای راسپاردن و پەسەندکردنی لەالیەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ،تەنیا ٣٠رۆژی لەبەردەمدایە بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێ ،بەاڵم پێدەچێت ئەم رێوشوێنە دەستوریانە لە بارودۆخی شڵەژاوی عێراق و توڕەیی شەقامدا کارێکی ئاسان نەبێت. لەکاتێکدا خۆپیشاندەران جەخت لەوە دەکەنەوە ئەو سەرۆک وەزیرانە نوێیەی دیاری دەکرێت دەبێت لە راپرسییەکی گشتیدا لەالیەن گەلەوە دەنگی لەسەر بدرێت ،ئەمەش وەکو چاودێرانی سیاسی ئاماژەی بۆ دەکەن “دۆخێکی مەترسیدار”
دەخوڵقێنێت ،بەوپێیەی بازدانە بەسەر هەموو ئەو رێوشوێنە یاساییانەی کە دەستوری عێراق بۆ ئەو پرسە دیاریکردووە. سەرچاوەیەکى ئاگادار لە ناوەندى بڕیاردانى سیاسى هەرێم بە “زەمەن”ى وت“ :سەرکردایەتى کورد کە عیبارەتە لە (دامەزراوە سیادیەکانى هەرێم و کەسى یەکەمى پارتە سیاسیەکان) ،روئیاو
تێگەیشتنیان بۆ دۆخى ئاڵۆزى سیاسى عێراق “زەحمەت و قورس” بووە ،بەتایبەتی لەدوای وازهێنانى عادل عەبدولمەهدییەوە”. ئەو سەرچاوە ئاگادارەى “زەمەن” ئاماژەى بۆ ئەوەکرد ،دۆخی عێراق خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی ٢٠٠٣لەکاتێکدا هیچ کاراکتەرێکی بەهێزی وەکو مام جەالل و نەوشیروان مستەفا لە ژیاندا نەماون و
مەسعود بارزانیش بە هۆکاری جیاواز جوڵەو هەڵوێستە سیاسیەکانی سنوردار بوون ،لە بەغداش نوێنەرەکانى کورد لە سەرۆک کۆمارەوە بۆ پەرلەمانتاران پەرتەوازەن و لە هەرێمیش هێشتا هەڵوێستێکى هاوبەش بۆ پرسى شوێنگرەوەى عادل عەبدولمەهدى و هەموارى یاساى هەڵبژاردن و کۆمسیۆن نییە ،کە دوو بابەتی کاریگەرو گرنگی
“بیانوو نەماوە بۆ دواخستنی كۆنفرانسی نیشتمانی و هەڵبژاردنی ناوخۆیی” زەمەن ئاسۆ رەحیم ،لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ “زەمەن” ئاشكرایكرد كۆنفرانسی نیشتمانیو هەڵبژاردنی ناوخۆیی تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو تەواو دەبن. رێكخەری ژووری پەیجوری بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی دواکەوتنی ئەنجامدانی كۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەکەیان کە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڵێنی سازکردنییان دابوو ،رایگەیاند :لە كاری رێكخراوەییدا بەتایبەتی لەم بزوتنەوەیەدا تەبیعەتی ئۆرگانیو رێكخستن وایە بەبەردەوامی دەبێت نوێبوونەوە هەبێت نەك بە بڕیار .وتی“ :بەڵێنمانداوە بە هەڵسوڕاوو جەماوەرو ئۆرگانەكانمان كە كۆنفرانس بكەینو ئەوە دەستور دیاریكردووە ،کاری جڤاتی نیشتمانی لەنێوان كۆنفرانسێك بۆ كۆنفرانسێكی تر كە كۆی گشتی ئەو بەرنامەیە جێبەجێبكات لە كۆنفرانسدا بڕیاری لێدراوە ،كاری ئۆرگانی ئێمە پێش كۆنفرانسی نیشتمانی هەڵبژاردنی ناوخۆییە كە دوو ساڵ جارێكە، بەاڵم كۆنفرانس چوار ساڵ جارێكە، هۆی دواكەوتنیشی ،ئەو واقیعەیە كە
دەیبینین بە نەمانی كاك نەوشیروان بڕیار لە دواخستنی درا بۆ كاتێكی گونجاو ،بەاڵم ئێستا بیانوو نەماوە بۆ دواخستنی”. لە وەاڵمی پرسیاری ئەوەی ئایا هەڵبژاردنی ناوخۆیی پێش كۆنفرانس دەکرێت یان بەپێچەوانەوە؟ ئاسۆ رەحیم وتی“ :پێویستمان بە خۆڕێكخستنەوەیە ئەوەش لە بازنەو رایەڵەوە دەستپێدەكات بۆ ئەنجومەنی قەزاو ژوورەكان ئەوانە تۆكمە بكرێن ،ئەوسا هەنگاو بۆ شتەكانی تر بنرێت ،باسمان لە پێشو پاش خستنی كۆنفرانسو هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان نەكردووە، بەاڵم بڕیاری خۆڕێكخستنەوەمان داوەو دەستمانپێكردووە”.
ئاسۆ رەحیم ئاماژەی بەوەکرد لە سێ حاڵەتدا كۆنفرانسی نیشتمانی دەبەسترێت یان چوار ساڵ جارێكە بە ماوەیەكی كەم پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقو هەرێم ،یان دوو لەسەر سێی جڤات دەنگ بدات لەسەر بەستنی یان نیوە كۆیەكی ئەنجومەنی هەموو قەزاكان. بە بڕوای رێكخەری ژووری پەیجوری بزوتنەوەی گۆڕان “ئەم حاڵەتە نە لە جڤاتی نیشتمانیدا دوو لەسەر سێی هێناوە نە نیوەی قەزاكان داوایان كردووە تەنیا چوار ساڵەكە تەواو بووە”. ئاسۆ رەحیم لە چاوپێکەوتنەکەی “زەمەن”دا ئەوەشی خستەڕوو کە
دەستیان كردووە بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسی نیشتمانی و لەوبارەیەوە وتی“ :هەموو قەزاكانمان كردۆتە دوو بەشەوە ١٥بە ١٣قەزا بە دوو لیژنەی جیاواز بەسەریان دەكەینەوە بۆ خۆڕێكخستنەوە ،بەپەلە دەستمانپێكردووە كە تەواومان كرد لە جڤاتی نیشتمانیدا بڕیار دەدەین كە هەڵبژاردنی ناوخۆیی بكەین یان نوێنەر دیاریبكەین بۆ كۆنفرانسی نیشتمانی”. ئاسۆ رەحیم بە ئاسایی دەزانێت كۆنفرانس پێش هەڵبژاردنی ناوخۆیی بخرێت ،بەوپێیەی “ئەوە جڤاتی نیشتمانی بڕیاری لەسەر دەدات زەرورەتی كامیان لەپێشەوەیە”. لە وەاڵمی پرسیاری ئەوەی كەی وادەی هەڵبژاردنی ناوخۆییو كۆنفرانسی نیشتمانی دیاری دەکرێت ،لەكاتێكدا چوار ساڵ بەسەر وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆییو دوو ساڵ بەسەر كۆنفرانسی نیشتمانیدا تێپەڕیوە؟ ئاسۆ رەحیم وتی“ :بەو بەرنامەیەی جڤاتی نیشتمانی دیاریكردووە بە خۆڕێكخستنەوەو هەڵبژاردنی ناوخۆو دیاریكردنی نوێنەرایەتی بۆ كۆنفرانسو بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی لە ناوەڕاستی ساڵی ئایندەدا هەمووی تەواو دەبێت”.
هاوکێشەی سیاسی عێراق پێکدەهێنن. بەشیر حەداد ،جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی “زەمەن”دا دەڵێت“ :ئەگەر کورد یەک دەنگ نەبێت ،ئەوا عێراق وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکات نەک هەرێمێکی فیدراڵ ،بۆیە کورد رووبەڕووی مەترسی گەورە دەبێتەوە لە داهاتوودا ،بەهەر شێوەیەک بێت دەبێت کورد یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بێت”. چونکە بە بڕوای ئەو ،سەرکردایەتی کورد کاتی خۆی بە یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی رۆڵێکی گرنگیان بینی لە چەسپاندنی مافەکانی کورد لە دەستووری عێراقدا. لەالیەکی دیکەوە بەهار مەحمود، ئەندامى لیژنەى یاسایى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ،بە “زەمەن”ى وت“ :لە سەر یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ،ئەو الیەنانەی لە دەرەوەی فراکسیۆنی یەکێتی و پارتین لە پەرلەمانی عێراق ،بۆچوونمان جیاوازەو گروپێکمان لە دەرەوەی ئەوان دروست کردووە ١٥ئەندامین و بەجیا پێشنیازەکانمان پێشکەش دەکەین” .لەهەمان کاتیشدا هیچ جۆرە هەماهەنگیەک لە نێوان فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی نیەو تەنانەت لە پرسی دروست کردنی هاوپەیمانی فراکسیۆنەکانی
هەرێمدا لە بەغدا ،یەکیتی ساردی پێشان داوەو پێدەچێت پرۆژەکە هەر بە مردویی لەدایک بووبێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە “زەمەن”ی راگەیاند :ئەو دوو حزبە کە سەرجەم پۆستەکانی هەرێمیان لە بەغدا قۆرخ کردووە ،تەنها لە خەمی ئەو دەستکەوتانەی خۆیاندان و هەریەکەیان بە جیا سەرقاڵی پەیوەندگرتنن لەگەڵ الیەنە عێراقیەکاندا. هەر لەو چوارچێوەیەدا فەرید ئەسەسەرد ،ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە نووسینێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەست لەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی بە مانای كۆتایی هاتنی قەیرانەكە نایەت .بەپێچەوانەوە ،رەنگە دەست لەكاركێشانەوەكە ببێ بە مایەی كردنەوەی دەرگا بە رووی قەیرانی ترداو رەنگە كێشەی گەورەتری لێ دروست بێ. فەرید ئەسەسەرد دەڵێت“ :هەر ئەوەندە عەبدولمەهدی رایگەیاند كە بڕیاریداوە دەست لەكاربكێشێتەوە ،شەقام و ئەوانەی لەپشت شەقامەوەن بانگەشەیان بۆ ئەو تیۆرییە كرد كە دەبێ سەرۆك وەزیرانی داهاتوو لەڕێگەی راپرسییەوە هەڵبژێردرێ. ئەم بانگەشەیەش لە ناوەڕۆكدا ئاماژەی مەترسیداری تێدا دەبینرێ و لە ناوەڕۆكدا بە مانای تێپەڕاندنی دەستوورو ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی كۆمار دێت”.
پارتیو یەكێتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەرانیان پەكخست زەمەن دروستبوونی ناكۆكی لەنێوان لیستی هاوبەشی یەكێتیو پارتیو ترسی ئەو دوو حزبە لە شكستهێنانیان بەرامبەر لیستی پیشەیی بوونی پارێزەران ،هەڵبژاردنی سەرۆكو ئەندامانی سەندیكای پارێزەران هەڵوەشێنرایەوە. سەرەتای مانگی رابردوو سەندیكای پارێزەران كۆنگرەی شەشەمی بەستو تێیدا بڕیاردرا ٢8ی مانگی ١١هەڵبژاردن بكرێت بۆ سەرۆكو ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەران ،بەاڵم ٢٧ی مانگ لیژنەی سەرپەرشتی كۆنگرەی شەشەمی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بە پاساوی ئەوەی “ئەستەمە” لەو ماوە كورتەدا ئامادەكارییەكان تەواوبكرێن هەڵبژاردنەكەی دواخست. بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرە یەكێتیو پارتی بە لیستێكو بەناوی لیستی “برایەتی”یەوە بەشداریانكرد، پارێزەرانی دەرەوەی یەكێتیو پارتی بەهۆی رەخنەو تێبینیەكانیانەوە بایكۆتی هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرەیان كرد. بەپێی زانیارییەكانی”زەمەن” هۆكاری دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەران، دڵنیابوونەوەی یەكێتیو پارتی بووە لەوەی ناتوانن هەڵبژاردنەكە ببەنەوە بەوپێیەی لیستی پیشەیی بوونی پارێزەران بەشداری تێدا دەكرد. هەر بەپێی زانیارییەكان ،یەكێتیو پارتی رێككەوتبوون لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان ،بەاڵم كێشە كەوتووەتە نێوان ئەندامانی لیستی هاوبەشی یەكێتیو پارتییەوە لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان،
لیستێكی تر لە لیستی برایەتی جیابووەتەوە بە ناوی لیستی “دەروازەی راپەڕین” كە پارێزەرانی یەكێتی دروستیان كردبوو ،یەكێتیو پارتی نەیانتوانیوە ناڕەزایی نێو پارێزەران كپبكەنەوە بۆیە هەڵبژاردنەكەیان دواخستووە. هەڵبژاردنی سەرۆكو ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەران لە رێگەی هەڵبژاردنێكی گشتیەوە دەبێت ،لەو هەڵبژاردنەدا سەرجەم ئەو پارێزەرانەی ئەندامی سەندیكای پارێزەرانن مافی دەنگدانیان هەیە. بۆ قسەكردن لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەران “زەمەن” پەیوەندی بە نەقیبی سەندیكاوە كرد ،بەاڵم وەاڵمی پەیوەندییەكانی نەدایەوە. بەپێی كۆنوسی بڕیاری لیژنەی سەرپەرشتیی كۆنگرەی شەشەمی پارێزەران ،لیژنەكە سەندیكای پارێزەرانی راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیكاو بڕیار بدات بۆ كۆبونەوەی نائاسایی ئەندامانی كۆنگرەی شەشەم بۆئەوەی رۆژی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەندیكا دیاریبكات. كارزان فازڵ ،سەرۆكی لیستی پیشەیی بوونی پارێزەران بە “زەمەن”ی وت“ :بیانووی سەندیكای پارێزەران بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكە دروست نیەو نایاساییە ،ئەوەی زۆر ناواقعیی بوو ١8سەعات پێش هەڵبژاردنەكە رایانگەیاند كە ناتوانن هەڵبژاردنەكە بكەن”. وتیشی“ :ئەو لیژنەیەی هەڵبژاردنەكە بەڕێوە دەبەن لە یەكێتیو پارتی پێكهاتوون بەداخەوە نەیانتوانی كارەكان بەڕێوەبەرنو هەڵبژاردنەكە بكەن”.
بۆچی 25چاالكوانەكەی سلێمانی رۆیشتن بۆ مەیدانی تەحریر؟ سەرچین ساڵح خۆپیشاندەرانی بەغدا دڵنیاییان داوە بە ژمارەیەك چاالكوانی كورد لەوەی هیچ داواكارییەكو دروشمێك بەرزناكەنەوە دژ بە خواستەكانی كوردو مەترسی بێت لەسەر مافو پێگەی كورد لە هەمواری دەستوری عێراقدا. رۆژی هەینی رابردوو ،نزیكەی ٢٥ كەس لە سلێمانیەوە بە نوێنەرایەتی هاواڵتیانی هەرێم گەیشتنە بەغداو بە بەرزكردنەوەی دروشم بە زمانی كوردی لەالیەن خۆپیشاندەرانەوە پێشوازییان لێكراو وەفدەكەی هەرێمیش بە زمانی كوردیو عەرەبی بە بەرزكردنەوەی دروشم پشتیوانیان بۆ داوای خۆپیشاندەران دەربڕی ،داواكاریی كوردیان لەبەردەم ئامادەبووانی مەیدانی تەحریر لە وتارێكدا خستەڕوو. گمۆ محەمەد ،چاالكوانی مەدەنیو
ئەندامی وەفدەكە ،بە “زەمەن”ی وت“ :نزیكەی ٢٥دادوەرو چاالكوانی مەدەنیو مامۆستای زانكۆو پارێزەر بووین ،لە بەرەبەیانەوە تا ئێوارە لەوێ ماینەوە سەردانی هەموو خێمەكانمان كردو پێشوازییەكی گەرممان لەالیەن خۆپیشاندەرانەوە لێكرا”. لەبارەی هۆكاری رۆیشتنیانەوە وتی: “پێمان وابوو لە رێگەی بەیاننامەوە ناتوانین كاریگەریمان هەبێ ،بۆیە كۆمەڵێك لە چینو توێژەكانی هەرێم چووینە بەغداو مەیدانی تەحریر ،لەوێ هوتاف بە زمانی كوردی دەوترایەوە”. چاالكوانە كوردەكان لە مەیدانی تەحریر وتارێكیان خوێندەوە ،باسیان لەوەكردبوو كێشەی عێراقو داوای خۆپیشاندەران دەستوور نیە ،هەربۆیە پێویستە مافەكانی كورد پارێزراو بن نابێت لە هەمواركردنەوەی دەستووردا خۆپیشاندەران داوای كەمكردنەوەی مافەكانی كورد بكەن.
بەوتەی گمۆ محەمەد ،خۆپیشاندەران رەتیانكردۆتەوە كە داوای كەمكردنەوەی مافی كورد بكەن لە دەستورداو هەر
داوایەكی لەوشێوەیان بە داوای خۆیان نەزانیوە. لەسەرەتای مانگی ئۆكتۆبەرەوە
خۆپیشاندان لە بەغداو شارەكانی خوارووی عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزاریو گەندەڵی دەستیپێكردو تائێستاش
بەردەوامە .لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیران دەستی لەكاركێشایەوە. بەختیار شێخ عوسمان ،كەسایەتی سیاسیو ئەندامی وەفدەكە ،بە “زەمەن”ی وت“ :چوونمان بۆ مەیدانی تەحریر بۆ پشتگیری لەو ڕیتمە نوێیە بوو كە حیزب و مەزهەب و بنەماڵە وەالدەنێت و وەك بزوتنەوەیەكی مەدەنی خۆی نمایش دەكات ،گەیاندنی ئەو ڕاستیەی كە دەسەاڵتدارانی عێراقو هەرێم دوو ڕووی یەك دراون”. وتیشی“ :لەگەڵ خۆپیشاندەرانی بەغدا هاوخەمین هەمان داواكارییو موعاناتمان هەیە ،ئەو پەیامەمان پێگەیاندن ئێمەیش قوربانی دەستی نادادپەوەرییو سەروەرنەبوونی یاساین ،لەسەردانەكەدا پەیوەندییەكی وامان لەگەڵ رێكخراوەكانو چاالكوانانی بەغدا دروستكردووە ،كە لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان ئاگامان لەیەكتری بێت”.
�هەواڵ
2
zamenpress@gmail.com ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
لەساڵی نوێ-وە هەرێم دەبێتە خاوەنی یەك ملیارو 400ملیۆن دۆالری مانگانە بریار نامیق بەپێی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد بێت ،هەرێمی كوردستان بەو بەشە بودجەیەی لەساڵی نوێوە لە حکومەتی فیدراڵییەوە بەدەستی دەگات ،لەگەڵ داهاتی فرۆشی
نەوتو داهاتی ناوخۆ ،دەبێت بە خاوەنی داهاتێکی زیاتر لە یەک ملیارو 400ملیۆنی مانگانە. بەوتەی ئەندامێکی وەفدی دانوستانی هەرێم لەگەڵ بەغدا ،لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتونەتە رێککەوتن ،لەبەرامبەر
رادەستکردنی 250هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە ،مانگانە 900ملیۆن دۆالر وەک پشکی بودجەی هەرێم رەوانە بکرێت. ئەوە لەكاتێكدایە هەرێمی كوردستان نزیكەی 250هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی بۆ دەمێنێتەوەو بە سەربەخۆ دەیفرۆشێت ،بەاڵم
برزۆ مەجید :رێککەوتن لەگەڵ بەغدا ویست و ئامانجی گۆڕانە
حکومەتی هەرێم دەڵێت :داهاتی ئەو بڕە نەوتە بۆ دانەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان دانراوە کە لە مانگێکدا نزیکەی 350ملیۆن دۆالرە 165 ،ملیۆن دۆالری داهاتی ناوخۆیشی هەیە ،بەوەش كۆی گشتی داهاتی یەك مانگی حکومەتی هەرێم دەگاتە نزیكەی 1ملیارو
400ملیۆن دۆالری مانگانە ،كە 700ملیۆن دۆالری بۆ مووچە دەڕوات ،ئەوەی تری بۆ قەرزی كۆمپانیاو پاری پرۆژەو وەبەرهێنان دەمێنێتەوە. لەماوەی 10رۆژی رابردوودا ،وەفدی هەرێمی کوردستان سێجار چوونەتە بەغدا
بۆ گفتوگۆو رێککەوتن لەسەر پرسی نەوتو پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ،لە دوا سەردانیاندا وەفدەکە ماوەی سێ رۆژە لە بەغدا ماونەتەوە ،بڕیارە ئەمڕۆ رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لەسەر بودجە ئەنجام بدەن.
چارەنووسی ملیارێكو 300ملیۆن دیناری نەفەقەی ژنانو مندااڵنی سلێمانی دیار نیە مەزهەر كەریم
زەمەن ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت :رێککەوتن و پەیوەندییەکی باش لەگەڵ بەغدا، ویست و ئامانج و داواکاریی ئەوانە. بەپێی رێککەوتنی سیاسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕانو پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە 2019/2/18بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ئیمزا کرا ،لەسەر ئاستی عێراق ،حکومەتی هەرێم پابەند کراوە بە پێداگریی کردن لەسەر جێبەجێکردنی مافە دەستووریەکان ،تایبەت بە پرسەکانی ماددەی ،140نەوت ،غاز ،بودجەو پێشمەرگە. برزۆ مەجید ،ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان ،بە “زەمەن”ی وت“ :لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و بڕینی بودجەی هەرێم لەساڵی 2014 لەالیەن بەغداوە ،مووچەخۆران و خەڵكی كوردستان بەگشتی ،تاڵی و ناڕەحەتی زۆریان چەشت ،بۆیە هەمیشە گۆڕان لەگەڵ ئەوە بووە كە هەرێم بگاتە رێككەوتنێكی هاوسەنگ لەگەڵ بەغدا لە بواری نەوت، بەغداش پابەندبێت بە پێدانی شایستە داراییەكانی هەرێمی کوردستان”. وتیشی“ :ئەم رێككەوتن و پەیوەندییە نوێیەش لەگەڵ بەغدا ،ویست و ئامانج و داواكاریی ئێمەیە”.
ماوەی دوو ساڵە زیاتر لە ملیارێكو 300ملیۆن دیناری بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی سلێمانی یەكالنەكراوەتەوە ،كە لەسەر ئەو دۆسیەیە بەڕێوەبەرو 10فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیەكە دەستگیركراون. ئەو بڕە پارەیەی لە بەڕێوەبەرایەتیەكە دیارنەماوە زۆرینەی نەفەقەی ئەو منداڵو ژنانەن ،كە بەهۆی كێشەی خێزانیەوە جیابوونەتەوە. هێشوو عەبدولقادر ،بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی سلێمانی بە “زەمەن”ی ڕاگەیاند :نوسراویان كردووە بۆ وەزارەتی دارایی، تا ئەو بڕە پارەیەی دیار نەماوە بۆیان بگێڕنەوە، تا بیدەنەوە بەو هاواڵتیانەی دێنە فەرمانگەكەیانو داوای پارەكەیان دەكەنەوە. دۆسیەكە رەوانەی دادگا كراوە ،بەاڵم لە ماوەی دوو ساڵدا یەكال نەكراوەتەوە ،سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان داوا لە دەستەی دەستپاكیو دیوانی چاودێری دارایی دەكات ئاشكرای بكەن كێ تاوانباری سەرەكیە لە دیارنەمانی ئەو بڕە پارەیە. شیرین ئەمین ،سەرۆكی لیژنەكە ،بە
“زەمەن”ی وت“ :زیاد لە سكااڵیەكمان بەدەست گەیشتووە لەالیەن هاواڵتیانەوە ،بەو هۆكارە بەدواداچوونمان بۆ دیارنەمانی ئەو بڕەپارەیە كردووە ،بڕەكەی یەك ملیارو 373ملیۆنو 666هەزار دینارو 182دینارە”.
شیرین ئەمین وتیشی“ :ئەو فەرمانبەرانەشی بە تۆمەتی دیارنەمانی ئەو پارەیە دەستگیركراون ،تائێستا ئاشكرایان نەكردووە ئەو بڕەپارەیە چی لێهاتووەو بۆ كوێ چووە، دۆسیەكە لە دادگایە”.
راوێژكارێكی سەرۆک كۆمار بۆ “زەمەن” :هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەگەرێكی بەهێزە بڕیار نامیق راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عێراق ئاشکرای کرد؛ تائێستا بەرهەم ساڵح ناوی هیچ کاندیدێکی بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دیاری نەکردووە ،حكومەتی كاربەڕێكەریش دەتوانێت ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵێك لەسەر کارەکانی بەردەوام بێت. ساالر مەحمود ،راوێژكاری سەرۆك
لە كۆی 29یاسا وەاڵمی 12دراوەتەوە
حكومەت پرۆژەیاساكان نانێرێتەوە بۆ پەرلەمان سەرچین ساڵح پەرلەمانی كوردستان لە سێ مانگی رابردوودا 29پێشنیازی پرۆژەیاسای بۆ حكومەت ناردووە ،بەاڵم حكومەت تەنیا دوانزەیانی ناردووەتەوەو پەرلەمانیش تەنیا یەك پرۆژەیانی پەسەند كردووە. بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ئەو پرۆژەیاسایانەی رەهەندی داراییان هەیە دەبێت پێش خستنە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە بنێردرێت بۆ حكومەتو بۆچوونی حكومەتی بۆ وەربگیرێت ،بۆئەوەی بزانرێت ئەو پرۆژەیاسایە کە بوو بە یاسا حكومەت دەتوانێت جێبەجێی بكات.
هەر بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ ،دەبێت لەماوەی یەك هەفتەدا حكومەت پرۆژەیاساکان بۆ پەرلەمان بنێرێتەوەو بۆچوونی خۆی لەسەر بدات. رووپاك ئەحمەد ،ئەندامی لیژنەی كوردستان، پەرلەمانی یاسایی بە “زەمەن”ی وت“ :تائێستا 29 پرۆژەیاسامان بۆ حكومەت ناردووە تەنیا 12پرۆژەیان گەڕاوەتەوەو الی سەرۆكایەتی پەرلەمانە ،تەنیا پرۆژەیاسای مافو ئیمتیازی نەخۆش نێردراوە بۆ لیژنەی یاسایی لەگەڵ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە”. یاسایی، لیژنەی ئەندامەكەی وتیشی“ :لەسەرەتای ئەم خولەوە لەو
پرۆژەیاسایانەی بۆ حكومەت نێردراون تەنیا یاسای تاپۆكردنی زەوییە زیادەڕۆكان پەسەندكراوە ،ئەمەش دەریدەخات كە حكومەت درەنگ پرۆژەكان دەنێرێتەوە لەكاتێكدا حكومەت دەبێت هاوكارو هەماهەنگی پەرلەمان بێتو بەپەلە وەاڵم بداتەوە بۆئەوەی پەرلەمان بە ئەركی خۆی هەڵسێت”. بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ،لە وەرزی یەكەمی یاسادانانەوە پێشنیازی پرۆژەیاسا بۆ حكومەت نێردراوە ،بەاڵم ئەوە نیوەی وەرزی دووەم رۆیشتووە هێشتا وەاڵمی چەند پرۆژەیاسایەك دراوەتەوە ،پێشنیازی یاسا هەیە سێ مانگە بۆ حكومەت نێردراوە بەاڵم نەگەڕاوەتەوە.
كۆماری عێراق بە “زەمەن”ی راگەیاند: پێویستە لەماوەی 15رۆژدا ناوێك لەالیەن گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی كە ئێستا سائیرونە (لیستەکەی موقتەدا سەدر) پێشكەشی سەرۆك كۆمار بکرێت بۆ ئەوەی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رایبسپێرێت ،بەاڵم سائیرون ئامادەنییە کاندید دیاری بکات و دەڵێت با شەقام خۆی كەسێك دیاری بكات. وتیشی“ :تائێستا هیچ ناوێك پێشكەش نەكراوە ،پڕۆسەكە ئاسان
نییە ،سەرۆك كۆماریش بە پشتبەستن بە سیاقی دەستوریی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە دەكات”. ساالر مەحمود جەختی کردەوە کە؛ سەرۆك كۆمار هانی پەرلەمان دەدات پەلە بكرێت لە پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردنی گشتی ،بە جۆرێک داواو بەدیهێنانی خواستی خۆپیشاندەران بێت .لەگەڵ ئەوەشدا نەیشاردەوە کە هەڵبژاردنی پێشوەختە یەكێكە لە ئەگەرە بەهێزەكان.
حكومەت دوو لیژنەى لێکۆڵینەوەى لە باج و گەندەڵیی خاڵە سنورییەکان پێكهێنا
زەمەن
دوو لیژنەی تایبەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی باج و گەندەڵیی خاڵە سنووریيەکان دەکەن. بەپێی زانیاریەکانی “زەمەن” دوای باڵوبوونەوەی چەندین دۆسیە لەسەر دۆسیەی باج و خاڵە سنوورییەکان، دوو لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی دروستكراوە
بۆ بەدواداچوون لەسەر گەندەڵییەکان لە هەردوو دۆسیەی باج و خاڵە سنورییەكان. عەلی حەمەساڵح ،سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی كوردستان بە “زەمەن”ی وت“ :قەبارەی گەندەڵیی خاڵە سنورییەكان زۆر زۆرە، دەتوانین بڵێین مانگانە 20ملیۆن دۆالر زیاترە ،كۆمپانیا هەیە بە یەک ئیمزا لە یەک ملیۆن دۆالر بەخشراوە ،كۆمپانیا هەیە باجی هەر نەداوە”. وتیشی“ :ئێمە چاوەڕێی ئەنجامەكانی لیژنەکەو بڕیارەكانیانین ،یەكێك لە گرفتە گەورەكان ،نەدانی باج و خۆدزینەوەیە
لە باج و بەخشینە لە باج ،هیچ كام لە كۆمپانیا گەورەكانی نەوت باج نادەن ،بە تێكڕا نزیكەی 8هەزار كۆمپانیا هەر ناویان نییە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج سەر بە وەزارەتی دارایی”. لەبارەی گومرگیشەوە ئاشکرایکرد: ئەوەی لە خاڵە سنورییەكان روودەدات، كارەساتێكی گەورەی ئەخالقییە ،چەندین كۆمپانیا لەسەر حسابی گیرفانی خەڵك بەبێ ئەوەی هیچ كارێك بكەن مانگانە ملیۆنان دۆالریان دەستكەوێت ،مافیاگەری دەكرێت ،بەبێ گومرگ و پشكنینی رۆژانە دەیان بارهەڵگر داخڵ دەبێت.
35هاواڵتی هەرێم توشی نەخۆشی ئایدز بوون زەمەن -هەولێر :لە یانزە مانگی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان 41حاڵەتی نەخۆشی ئایدز تۆماركراون ،كە 39یان بیانین و دوانیان هاواڵتی هەرێمنو بەوەش ژمارەی ئەو كوردانەی تائێستا توشبوون گەیشتۆتە 35 كەس.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی، ئەمساڵ لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان 350هەزار پشكنینی خوێن بۆ هاواڵتیان ئەنجامدراوەو 41حاڵەتی توشبوونی تازە بە ڤایرۆسی ئایدز تۆماركراون كە 39حاڵەتیان بیانی بوون و دوو كەسیشیان هاواڵتی هەرێمی
كوردستان بوون. د .محەمەد قادر ،وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،بە “زەمەن”ی راگەیاند :بەكۆی گشتی لە سااڵنی پێشوو تائێستا 35هاواڵتی هەرێم تووشی ئایدزبوونو لە وەرگرتنی چارەسەر بەردەوامن،
بەجۆرێك ،لە هەولێر 20كەسو لە سلێمانی 9و لە دهۆكیش شەش حاڵەت بوونیان هەیە. ساڵی رابردوو 31حاڵەتی نەخۆشی ئایدز لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە ،كە هاواڵتی بیانی بوون و رەوانەی واڵتەكانی خۆیان كراونەتەوە.
هەرێم لە چوار ئەندامى (ئۆپیک) زیاتر نەوت بەرهەم دەهێنێت
ل12
بەشیر حەداد بۆ “زەمەن”:
یەك دەنگ نەبین،
عێراق وەك پارێزگایەك
مامەڵەمان لەگەڵ دەكات
www.zamenpress.com رۆژنامەیەکی سیاسیی گشتییە
ژمارە ( )45سێشەممە 2019/12/3
ل4 24الپەڕە
نرخ 500دینار
تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا نەماون و بارزانیش جوڵەی سنوردار بووە
کورد تێگەیشتنی بۆ دۆخى شڵەژاوی عێراق نییە زەمەن -هەولێر :بڕیاربەدەستانی کورد تا ئێستا هیچ پرۆژەو پالنێکی ئامادەکراوی سیاسیان نییە ،بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە مەترسیدارەی عێراقی پێدا تێپەڕ دەبێت كە كوردیش بەشێكی كاریگەرە تێیدا. سەرچاوەیەکى ئاگادار لە ناوەندى بڕیاردانى سیاسى هەرێم بە “زەمەن”ى وت“ :سەرکردایەتى کورد کە عیبارەتە لە (دامەزراوە سیادیەکانى هەرێم و کەسى یەکەمى پارتە سیاسیەکان)، روئیاو تێگەیشتنیان بۆ دۆخى ئاڵۆزى سیاسى عێراق “زەحمەت و قورس” بووە ،بە تایبەتی لە دوای وازهێنانى عادل عەبدولمەهدى”. بەشیر حەداد ،جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی “زەمەن”دا دەڵێت“ :ئەگەر کورد یەک دەنگ نەبێت ،ئەوا عێراق وەک پارێزگایەک مامەڵە
لەگەڵ هەرێم دەکات نەک هەرێمێکی فیدراڵ ،بۆیە کورد رووبەڕووی مەترسی گەورە دەبێتەوە لە داهاتوودا ،بەهەر شێوەیەک بێت دەبێت کورد یەک دەنگو یەک هەڵوێست بێت” .چونکە بە بڕوای ئەو ،سەرکردایەتی کورد کاتی خۆی بە یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی رۆڵێکی گرنگیان بینی لە چەسپاندنی مافەکانی کورد لە دەستووری عێراقدا. لەالیەکی دیکەوە بەهار مەحمود، ئەندامى لیژنەى یاسایى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ،بە “زەمەن”ى وت“ :لە سەر یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ،ئەو الیەنانەی لە دەرەوەی فراکسیۆنی یەکێتی و پارتین لە پەرلەمانی عێراق، بۆچوونمان جیاوازەو گروپێکمان لە دەرەوەی ئەوان دروست کردووە 15 ئەندامین و بەجیا پێشنیازەکانمان پێشکەش دەکەین”. بۆ ل3
دادگا دۆسیەكەی رەشید تاهیرو 11دۆسیەی گەندەڵی دادەخات زەمەن -دهۆک :رەشید تاهیر ،بریکاری پێشووی وەزیری دارایی ،بە لێبوردنی گشتی ئازاد دەکرێت و ئەو دۆسیەی گەندەڵییانەی لەسەری تۆمارکراون دادەخرێن. سەرچاوەیەکی تایبەت بە “زەمەن”ی راگەیاند :رۆژی یەکشەممە دادگای دهۆک دۆسیەی رەشید تاهیر بریکاری پێشووی وەزیری دارایی داخستووەو ئازادی کردووە. ئاشکرای کرد :داخستنی دۆسیەکە بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ساڵی 2012کراوە، لەکاتێکدا بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ساڵی 2017و تەفسیرەکانی ئەنجومەنی شورا ،بەهیچ شێوەیەک تاوانەکانی گەندەڵییو بەهەدەردانی
ڕۆشنبیران و مۆدێرنە گفتوگۆ لەگەڵ زیگمۆند باومەن
سامانی گشتی ،لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە. بەپێی بڕگەی چوار لە مادەی 9ی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 4ی ساڵی ،2017 بەرتیل و ئیختیالس و ئەو تاوانانەی بە سامانی گشتییەوە پەیوەستن و تاوانەکانی گەندەڵیی کە لە ماددەکانی یاسای دەستەی دەستپاکیدا هاتووە ،لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە. بەپێی سەرچاوەکە ،رەشید تاهیر تۆمەتبارە بە بەدەستهێنانی دەستکەوتی ناڕەواو دەوڵەمەندبوونی نایاسایی و لەالیەن دەستەی دەستپاکییەوە سکااڵی لەسەر تۆمارکراوە. جەختی لەوەکردەوە ،بەهیچ شێوەیەک
ل16
گەندەڵیی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، لێبوردنی گشتی نایگرێتەوە ،بەاڵم 11 کەیسی گەندەڵیی داخراون 7 ،لە هەولێر 2 لە سلێمانیو 1لە دهۆک کە تایبەت بوون بە گەندەڵیی لەالیەن دادگای تاوانەکانەوە. وتیشی“ :دوای داخستنی ئەو دۆسیانە، دەستەی دەستپاکی دووبارە داوای تەمیزی بڕیارەکانی تۆمارکردووەتەوە ،کێشەکە ئەوەیە بەشێکی دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی ناچێتە قۆناغی دەرچوونی بڕیاری دادگاوە ،بەڵکو لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا دادەخرێن”. بەپێی زانیارییەکانی “زەمەن” دۆسیەیەکی دیکەی سەر رەشید تاهیر ،پەیوەندیی بە
دۆسیەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە هەیە ،کە بڕە پارەیەكی زۆر زیاتر لە بەهای باڵەخانەی كۆمەڵگەکە بەهەدەر دراوە. لەسەر ئەو دۆسیانە ،مانگی نۆی ئەمساڵ دوای دوو ساڵ بەندکردنی رەشید تاهیر لەالیەن دادگای تاوانەکانی دهۆکەوە بە کەفالەت ئازادکرا. رەشید تاهیر ،لە کابینەی حەوتی حکومەتی هەرێم بریکاری وەزیری دارایی بوو ،دوای پێکهێنانی کابینەی هەشت رۆژی 2014/4/19راژەکەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران گواسترایەوە.
بەرپرسانی هەرێم دەخرێنە بەر لێپرسینەوەی دەستەی نەزاهەی عێراقەوە
ل5
خالید عەزیزی :گفتوگۆ لەگەڵ كۆماری ئیسالمی ئێران شتێكی زۆر ئاساییە زەمەن -هەولێر :سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان ،الیەنگری دەستپێكردنی گفتوگۆیە لەگەڵ كۆماری ئیسالمی ئێران ،هاوکات وتووێژی حزبێكی سیاسی كە لە خەباتدایە بە
شتێكی زۆر ئاسایی ناودەبات. خالید عەزیزی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان ،لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ “زەمەن” ئاماژە بەوەدەكات ،گفتۆگۆكردن
لەگەڵ كۆماری ئیسالمی نیگەرانی ناوێتو ئەگەر حزب بیتو سیاسەت بكەیت گفتوگۆش دەكەیت. وتیشی :وتوێژ لەگەڵ حكومەتی ناوەندی
لەگەڵ حزبێكی سیاسی كە لە خەباتو تێكۆشاندا بێت شتێكی زۆر ئاساییە. سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان، سەرنەگرتنی گفتوگۆ لەگەڵ دەسەاڵتی ئێراندا
بە شتێكی ئاسایی ناودەباتو دەڵێت”:لە مێژووی حزبەكانی باشوری كوردستان بەردەوام گفتوگۆیان لەگەڵ حكومەتی عێراق هەبووە ،كوردستانی عێراقو ئێران زۆر
لەیەك دەچن ،لە كوردستانی توركیا هەر هەبووەو زۆرجار سەركەوتوو نەبووەو دەستی پێكردووەتەوە ،ئەوەی ئێمەش هەر وایە ئاساییە ئەگەر گفتوگۆمان هەبێت” .بۆ ل7
لە ئاستی عێراقدا
.
“
”
“
”