4
سەرنووسەر سیروان رەشید
ژمارە ( )22سێشەممە 2019/6/18
سەرپەرشتیاری کولتووری زەمەن کامەران سوبحان
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
جێنیفێر لۆرێنس ..ئۆسکار خەونەکانی گەورەتر کردم!. هێشتا تەمەنی نەگەیشتووەتە ()30ساڵ، بە ئەزموونی کەمتر لە پانزە ساڵ ،لە رۆڵبینین لە شاشەکانی سینەماوە، ئەم خانمە ئەکتەرە زیاتر لە سەد خەاڵتی سینەمایی بردووەتەوە، بااڵترین خەاڵتیش چڵە زەیتوونی ئاڵتوونی ئۆسکارەو کاندیدیشە بۆ دەیان خەاڵتی بەرزی سینەمایی بەناوبانگ و جیهانیی. جێنیفێر لۆرێنس لە ساڵی ١٩٩0لەدایکبووە .لە تەمەنی شانزە ساڵییەوە وەک ئەکتەر دەرکەوتووە .سەرەتا لە زنجیرەی دراما تەلەفزیۆنییەکانەوە ،پاشتریش بۆ رۆڵبینین لە شاشەکانی سینەماوە ،تا ئەو کاتەی لە فیلمی “Silver Linings ”Playbookئیتر ناوبانگی ئەم خانمە ئەکتەرە بووە جێگەی سەرنجی دەرهێنەرە سینەماو بینەران و گە و ر ە کا نی
هەوادارانی فیلم. جێنیفێر لۆرێنس بە رۆڵبینینی لەم فیلمەدا ،خەاڵتی ئۆسکاری باشترین ژنە ئەکتەری ٢0١٢ی بردەوە .ئیدی لە ئەکتەرێکی ئاساییەوە بووە ئەکتەرێکی جیهانیی و جێگەی سەرنجی چاوی بینەران و وەبەرهێنەرانی فیلم. ئەمە جگە لەوەی نرخی رۆڵبینینی بێ ئەنداز زیادی کرد. سەبارەت بە دەرکەوتنی وەک ئەکتەر لەبەردەم چاوی بینەراندا ،جێنیفێر لۆرێنس دەڵێت“ :سەرەتا کە تەمەنم لەنێوان ١٤بۆ ١٦ سااڵندا بوو ،لە هەندێ زنجیرەی تەلەفزیۆنییو درامادا رۆڵم بینی .ئەمە بووە ئەزموونێکی سەرەتایی بۆ کارکردنم و دەرکەوتنم وەک ئەکتەرێکی ئاسایی و پاشتریش ،وەک ئەکتەرێکی سینەمایی سەرنجڕاکێش... کاتێکیش رۆڵی سەرەکیم بینی لە فیلمی Silver Linings Playbookتوانیم خەاڵتی ئۆسکار بەدەستبێنم و فیلمەکەش
داهاتێکی خەیاڵی بەدەستبێنێ ،ئیدی ناوبانگم زۆر زیادیکردو ئەمەش بووە گەورەترین سەرکەوتنی وێستگەکانی ژیانم ،ئەو کاتەش لیژنەی دادوەریی فیستیڤاڵی ئۆسکار ،ناوی منی وەک باشترین خانمە ئەکتەری ئۆسکار، راگەیاند خورپەیەکی گەورە بە دەروونمدا هات، تووشی شۆک بووم .دەتوانم بڵێم بەرزکردنەوەی خەاڵتی ئۆسکار ،بە دەستەکانی خۆم لەبەردەم بینەراندا ،خەونەکانمی گەورەترکرد.”!. سەبارەت بە گەیشتن بە قۆناغی بەدەستهێنانی ئۆسکار ،ئەم خانمە ئەکتەرە دەڵێت“ :هەنگاوی زۆرم نا ،تا گەیشتم بە ئۆسکار ،لە ساڵی ٢008دوای ماندووبونێکی زۆر ،لە فیلمی ()The Burning Plane رۆڵم بینی ،رۆڵەکەم میدیاکاران و بینەرانی سەرسام کرد .خۆشبەختانە خەاڵتی ئەکتەری نموونەیم بەدەستهێنا .پاشتریش لە ساڵی ٢0١0رۆڵی سەرەکیم لە فیلمی (Winter’s )Boneبینی ،ئەم رۆڵەم لەوەی پێشووم
کاریگەرتر بوو .دەتوانم بڵێم هەنگاوێکی گەورەترم نا ،تا بگەم بەوەی لە داهاتوودا ئۆسکار بەدەستبێنم .پاشتریش لە فیلمەکانی ( )Like Crazyو ()The Beaver و ( )X-Menو (X-Men: First )Classوردە وردە ناوبانگی هونەریم زیادی کردو بوومە جێگەی بایەخی دەرهێنەران و وەبەرهێنەرانی فیلمی سینەمایی”. سەبارەت بە بەدەستهێنانی باشترین خانمە ئەکتەری ئۆسکار ،ئەم ئەکتەرە سینەماییە دەڵێت“ :کاتێ رۆڵم لە فیلمی Silver Lin- ))ings Playbookبینی ،خۆشبەختانە ناوبانگێکی زۆر گەورەم پەیداکردو لە سەدان هۆڵی سینەما ،فیلمەکە نمایشکرا ،ئەمەش وایکرد کە فیلمەکە ٩5خەاڵت بەدەستبێنێت. بەرزترینیان خەاڵتی باشترین خانمە ئەکتەری ئۆسکار بوو ،کە من بەدەستمهێنا ،جگە لە چەند خەاڵتێکی تری الیەنی هونەری و تەکنیکیی فیلمەکە”.
بیردۆزەی شەپۆلی تازەی فەرەنسیی.. نووسەر لەپشتی تێکستەوە ون دەبێت!
مارلین فەیب لە ئینگلیزیەوە :بەناز کەمال دیارترین پاڵنەر بۆ شەپۆلی تازەی فەرەنسی ،کە رەخنەگر ببێت بە فیلمساز لە نووسینێکی رەخنەگرێکی فەرەنسیەوە سەریهەڵدا ناوی Alexandre Astruc بوو ،ئەو کەسەی کە بابەتێکی کاریگەری لەساڵی ١٩٤8بەناوی “پێنووسی کامێرا” باڵوکردەوە( .ئەسترەک) وای بۆ دەچوو کە سینەما دواجار هۆیەکە بۆ دەربڕین ،شاراوەو ئاڵۆزە هەروەک زمانی نووسین .لەو باوەڕەشدا بوو کە سینەما زمانێکە “شێوەیەکە بە هۆی و لەڕێگەیەوە هونەرمەند بیروبۆچونەکانی دەردەبڕێت ،هەرچەندە کورتکراوە بێ، یاخود وەرگێڕانی تەواوی خووەکانی بێت کە دەیکات لە نوسینێکی هاوچەرخدا یا لە ڕۆمانێکدا”. پێشنیارکردنی ژێربەژێری بیردۆزەی دەرهێنەری داهێنەر ،بیرۆکەی ئەسترەک بوو ،سەرەڕای ئەوەی کە شوێنگەی فیلم بەشێوەیەکی سەرەکی ناوەندێکی بەاڵم بازرگانییە، چێژوەرگرتنی دەشتوانین دواجار فۆرمێکی هونەریی بەهێز بنوێنێت لە دەربڕیندا کە کاری خۆی بکات ،هەروەک ئەدەبیات و هۆنراوە. بۆ ئەوەی فیلمسازیی وەک هونەرێک پیشان بدەین ،پێویستە هونەرمەندێک هەبێت چەقی بە ئاگاییەکە بێت ،ئەو کەسە بێت کە هێزی بینینی لە ئیشەکەدا هەڵکۆڵراو بێت .چۆن ئەمە ڕوودەدات لە ناوەندێکدا کە بەگشتی بەهاوکاری یەکتر دەکرێت ،بە ماندووبوونی کۆمەڵێک دەرهێنەر ،بە کۆمەڵێک نووسەری سکرنیپلەی ،بە کۆمەڵێک پۆشاک ڕێکخەرو نەخشەکێش ،کۆمەڵێک مۆنتێر، کۆمەڵێک کامێرابەدەست ،ئەکتەرەکان، هەروەها خەڵکانی تریش؟ بۆ بیردۆزەوانانی شەپۆلی نوێی فەرەنسی، نووسەری فیلمەکە دەرهێنەرەکەیە. هەروەک واباو بووە کە “نووسەر”ی فیلم وادانراوە کە نووسەری سکرینپلەیەکەیە، نووسەری سکریپتەکە ،دامەزرێنەری فیلمەکە بووە .بیردۆزەوانانی شەپۆلی نوێی فەرەنسی ئەم بیروبۆچونەیان رەتکردەوە .ئەوان باوەڕیان وابوو ئەو
سکرینپلەیەی ،نەخشەیەکی سەرەتایی فیلمەکەیە ،تەنێکی خاوەو کاتێک مانادار دەبێت کە وشەکان بەرجەستە بکرێن لە وێنەدا ،لەسەر سکرین .کاتێ کە بینیان کە دەرهێنەر یەکەم بەرپرسە لە وێنەکانی فیلم ،چاودێری نەخشەکێش و پۆشاک رێکخەر دەکات ،چاودێری وێنەگرە سینەماییەکە دەکات ،دووبارە کاردەکاتەوە لەسەر سکریپتەکە .لەبەر ئەم هۆیانە بەگوێرەی رەخنەگرانی شەپۆلی نوێ ،ئەوە دەرهێنەرە نەک نووسەری سکریپتەکە کە هێزی بینینی هونەریی هەڵدەکۆڵێت لە فیلمەکەدا. بۆ ئەوەی دڵنیابین ،هەندێک دەرهێنەر زۆر زوو وەک هونەرمەند ناسران بەاڵم لەبواری بازرگانیکردن بە هونەریی سینەما نەبوو لە ئەوروپا و یابان :فیلمسازانی وەک Bergman, Bersson, Ozu هەروەها مۆرناو کە ئەمانە کاری زۆر گەورەیان کرد لە داهێنانی ئازادانە لەو فیلمانەی کە دروستیانکرد .بەاڵم بیردۆزەوانانی شەپۆلی نوێی فەرەنسی باوەڕیان وابوو کە تەنانەت لە مەملەکەتی فیلمەو بۆ بازرگانیکردنەکاندا شیاوە وەک ئەوانەی لە کارگەکانی هۆڵیوود دروستدەکرا .ئەو دەرهێنەرانە لەژێر مەرجی گرێبەستی ستۆدیۆدا بوون بۆ دەرهێنانی کارەکانیان ،ئەم فیلمسازانە توانیان جێگە پەنجەی تایبەتی خۆیان بە هەمیشەیی بە فیلمەکانەوە ،بەجێبهێڵن وەک سەرقاڵبوونێکی سایکۆلۆژی ،یاخود ستایڵ و شێوازی کارەکە .رەخنەگرەکان هەندێک دەرهێنەریان جیاکردەوەو پێیاندا هەڵدان وەک ئالفرێد هیچکۆک ،هاوارد هۆکس ،جۆن فۆرد ()John Ford لەگەڵ ئۆرسن وێڵس ،ناویان بردن بە (دەرهێنەری داهێنەر) هونەرمەندانی فیلمن لە ڕیزی پێشەوەی لیستەکە. پشتگیریکەرانی شەپۆلی نوێی فەرەنسی ،کەوتنە جیاکردنەوەی ئەو دەرهێنەرە داهێنەرانەی ،کە زۆر بەدڵسۆزی کاری کەسێکی تریان چاککردبۆوە بێ ئەوەی هیچ مۆرکێکی تایبەتی خۆیانیان هەڵکۆڵی بێت لەسەر فیلمەکەیان یان ستایڵێکی تایبەتی خۆیان بەکارهێنابێت لە فیلمەکەدا .لە هێرشە بەناوبانگەکەی
ترووفۆو بۆسەر فیلمی کالسیکی فەرەنسی، نوسینێک بوو لەژێر (الیەنگریەکی ناونیشانی تایبەتی سینەمای فەرەنسی) لێرەدا ترووفۆو ڕەخەنەیەکی تایبەتی لە تیمی نوسەرانJean Aurench, Pierre Bostگرت کە نوسینەکەیان بەتەواوی ئەدەبییە ،لەبەرئەوە زۆر بە ڕق و بێزراوی زمانی تایبەتی ،بەهێزی سینەمایان بەکەم نرخاند .ترووفۆو بە دەرهێنەرە فەرەنسیەکانی وەک Jean Renoir, Robert Bers ،son, Jean Cacteanلەگەڵ ( Max Ophulsکە پەنابەر بوون لە ئەڵمانیاوە هاتبوون لە فەرەنسا دەژیان) زۆر هەوڵیاندا بەهۆی دروستکردنی ئەو فیلمە داهێنەرانەیانەوە کە هەریەکەیان ستایڵ و مۆری تایبەت بە خۆیان لە فیلمەکەیاندا دەبینرا ،فیلمەکانیان لە چیرۆکی خۆیانەوە داهێنرابوون .ئەو دەرهێنەرانە پێیان دەوترا دەرهێنەری داهێنەری ڕاست. خەڵکی گشتی و ڕەخنەگرانی ئەکادیمی ،هەموو باوەشیان بۆ بیردۆزەی دەرهێنەری داهێنەر کردەوە. لەبەر هۆیەکی سادە ،کە ئەم پەیڕەوە فیلمی بۆ پێناسەکردین و بۆی پۆلێن کردین بە شێوازێکی زۆر کاریگەرانە کە هەتا ئێستاش کاری خۆی دەکات. ڕوانەری ئاسایی و پسپۆڕانی فیلم ،وەک یەک هەستێکی تایبەتیان هەیە بەرامبەر هەندێ دەرهێنەری کارامەو وایان لێدەکات کە بەردەوام لە بیرکردنەوەی ئەوەدابن چ کارێکی تایبەتی دەرهێنەرەکە دیارەو پەنجەمۆری خۆیەتی بەسەر فیلمەکەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ،بیردۆزەی دەرهێنەری داهێنەر ،کەوتە ژێر هێرشی ڕەخنەوە لە کۆتاییەکانی سااڵنی ١٩٦0و سەرەتای ١٩٧0لەالیەن ڕەخنەگرانی ئەکادیمیەوە کەموکوڕیەکانی ئەم بیردۆزە هەڵماڵرا. بیردۆزەوانەکانی دەرهێنەری داهێنەر بە شێوەیەک پشتگیریان لەم بیردۆزەیە دەکرد ،کە جارێکی تر ژیاندنەوەی نەریتە ڕۆمانتیکیەکانی سەدەی نۆزدە بوو ،کە چۆن تەماشای هونەرمەندیان دەکرد ،وەک کەسێکی بلیمەت کە لەناو کۆمەڵگادا دیارە ،بە دەوڵەمەندکردنی ئەم جیهانە بە تایبەتمەندیەکانی خۆی، ئەو تایبەتمەندیانەش زۆربەی جار دووربینییەکی ڕزگارکەرانە بووە. ئەم چەمکی ڕۆمانتیکەی هونەرمەند، لە زۆر بیروبۆچونەوە ڕەخنەی لەسەرگیراوە .بیرۆکەی دەرهێنەری داهێنەر کە وەک کەسێکی دووربینی
بلیمەت ،وای دادەنێت کە هونەرمەندەکە بکەرێکی یەکگرتووە ،واتە هۆشیارانە مانایەکی قوڵ لەسەر کارەکەی هەڵدەکۆڵێت .ئەم بینینەی هونەرمەند بەم شێوەیە لەالیەن ڕەخنەگرانی شیکاری دەروونیەکانەوە ،زۆر سادەو چونکە دەبینرێت، خۆشباوەڕانە ئەمان تێدەگەن کە هونەرمەند تەنها بە بەئاگایی نامەیەک بەرهەمناهێنن، بەڵکو ئەوان کەسانێکن کە لەسەر دەم کەوتوون(واتە کارتێکراون) بۆ کاریگەرییە بێ ئاگاکانیش .واتە تەنها کاریگەریی بەئاگایی بەکارناهێنن، بەڵکو هونەرمەندەکان کاریگەریی بێ ئاگاش فەرامۆش ناکەن .هەرچەندە بێت مەبەستی هونەرمەندەکەش کە نامەیەک یان بابەتێکی تایبەتی پیشانبدات ،رەخنەگرانی شیکارە دەروونیەکان ژێری ئەو رووکەشەی نوسینەکانیان دەردەخەن و بابەتی تر دەخوێننەوە ،سەرقاڵدەبن بە بابەتی تری شاراوەوە کە رەنگە هونەرمەندەکە خۆی تەواو بێ ئاگابێت لێی .زۆر سەرنجڕاکیشانە لەسەر ئەم بابەتە، هەتاکو ئالفرێد هیچکۆک خۆی رووبەڕووی ئەوە نەبۆوە کە وا خوویگرتوە بە بابەتی تاوان و چێژوەرگرتن لە تەماشاکردنی بابەتی سێکسیی لە فیلمەکانیدا ،کە لەالیەن بیردۆزەوانێکی دەرهێنەری داهێنەری فەرەنسییەوە پێیوترا، خۆی هیچ نەیدەزانی کەوایە .جارێکی تریش چەمکی رۆمانتیکی سەبارەت بە هونەرمەند کورتیهێنا ،کە ئەمە رەخنەگرە شیکارە دەروونیەکان بوو. ئەم چەمکە کە وایدادەنێت هونەرمەند
بەاڵم هەڵکەوتووە، بلیمەتێکی سەرکەوتوو نەبوو لە دەستنیشانکردنی کاریگەریی کارەکانی ئەم هونەرمەندانە لەناو کۆمەڵگەدا .لەکاتێکدا کەمێکیان نکوڵی لەوەدەکەن کە تواناو بەهرەی هونەرمەند رۆڵی سەرەکی دەبینێت، لە داهێنانی کارێکی هونەریدا ،بەاڵم ئەوەش زۆر راستە کە بەرهەمی هونەرمەندەکان هێزی کۆمەاڵیەتی و مێژوویی دەستنیشانکەری کارەکانیانە کە لەناو خودی هونەرمەندەکەدا رەنگی داوەتەوە .هەروەک چۆن ئاندرێ بازین نووسینێکی هەیە وەک چاککردنەوەی ئەو زیادەڕەویەی کە لەبیردۆزەی دەرهێنەری داهێنەردا هەیە “تاکەکان کۆمەڵگا تێدەپەڕێنن ،بەاڵم ئەو تاکە کۆمەڵگاو هەمووی لەناوخۆیدا هەڵگرتووە”. بیردۆزەی تازەتریی پێویست بوو بۆ جێگاکردنەوەی ئەو دەرهێنەرانەی کە کارەکانیان لە چوارچێوەیەکی مێژووی و کۆمەاڵیەتیدا بووە .بەهێزترین گورزی کەم نرخاندنی بیردۆزەی دەرهێنەری داهێنەر لەالیەن ئەو رەخنەگرە ئەکادیمیانەوە بوو ،کە کاریگەر بوون بە “فرۆید و مارکس” کە بەپێی بیروبۆچونی ئەوان ،ئەم رێبازە بۆ خوێندنەوەی فیلم زۆر بە سادەیی دیارە کە ناپەیوەستە. ئەم رەخنەگرانە گرنگیان بە خوێندنی فیلم نەدەدا ،وەک هونەرێک کە نامەی هونەرمەند وەردەگێڕێت لە کارەکەدا، بەڵکو ئەوان زیاتر وا تێگەیشتن لە پرۆسەکە وەک ئایدۆلۆژیایەکی کولتووریی کە بەهاکانی بەکاربەری سەرمایەدارە ،یان لەڕووی رەگەزەوە بیروبۆچونی پیاوساالرییە ،کە جارێکی
تر بەرهەمیان دەهێنایەوەو پارێزگاریان لێدەکرد ،لەڕێگای میدیای گشتیەوە. لێرەدا سەرسام نابین کە بزانین رەخەنگران گرنگی خۆیان نەداوە بەوەی کەچی وا لە دەرهێنەر دەکات ،کە تایبەت و جیاواز بێت .ئەوان تەنها دەیانویست ئەوە دەربخەن کە چۆن ئایدۆلۆژیا دەدوێت لەناو کاری دەرهێنەرەکاندا بەشێوەیەک کە بارودۆخی ئەو ساتە لەخۆبگرێ ،هەروەها ئاگای لە پاراستنی پێکهاتەی هێزی کۆمەڵگە بێت بەساغی وەک خۆی داینێتەوەو لەڕێگای کارێکەوە کە ئاوێنەی ئەم ژیانە بێت ،ئەو هێزەی کە هەیە سروشتیەو دواتریش هەرخۆی پشتڕاستکەرەوەیە. نووسینە کاریگەرەکەی Roland Barthersبەناوی (مردنی نووسەر) لەگۆشەیەکی ترەوە توانجی لە بیردۆزەی دەرهێنەری داهێنەر گرت ،بەهۆی ناوهێنانی مردنی نووسەرو لەدایکبونی خوێنەر .کاتێک کە وشەکان دەچنە سەر کاغەزەکان و دواتریش کە دەبنە وێنەو دەچنە سەر سکرینەکە باسی ئەوە دەکات ،کە نووسەر لەپشتی تێکستەوە وندەبێت .ماناکان لەالیەن خوێنەری تێکستەکەوە دیاری دەکرێت، نەک لەالیەن نووسەری تێکسەتەکەوە، بۆ “بارسەر” ئەوەی کە دەدوێت تێکستەکەیە نەك نووسەرەکە ،کەواتە نووسەر لەم ڕوانگەیەوە وەک خەیاڵی دەردەکەوێ لەالی خوێنەر بەهۆی ئەو شوێنەوارەی کە جێی هێشتووە بارثەر گرنگی بە خەیاڵی نووسەر دەدات زۆر لەوە زیاتر کە گرنگی بە نووسەرێکی چیرۆکی خەیاڵی بدات.