25

Page 1

‫‪4‬‬

‫ژمارە (‪ )25‬سێشەممە ‪2019/7/9‬‬

‫رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪ :‬کۆمپانیای وشە‬

‫سەرنووسەر‬ ‫سیروان رەشید‬

‫خوێندنەوەیەک بۆ رەخنەی ئەدەبی‬

‫خالق یەعقووبی‬ ‫عەبدول‬

‫“بۆچی” وەک ئامرازی پرسیار لە زمانی‬ ‫کوردی‌دا هەڵگری دوو واتایە‪ :‬یەکەم‪ ،‬بە مانای‬ ‫(‪)why‬ی ئینگلیزی‪ ،‬واتە “لە بەر چی؟” و‬ ‫دووهەم بە مانای (‪ ،)for what‬واتە “لە‬ ‫پێناوی چیدا؟” هەر بۆیە دەبێت یەکەمجار‬ ‫باسی ئەوە بکرێت هۆی نووسینی رەخنە‬ ‫چییە و پاشان بگوترێت بۆ چ مەبەستێک و‬ ‫بۆ گەیشتن بە کام ئامانج رەخنە دەنووسرێت‪.‬‬ ‫پرسیاری یەکەم لە هۆکاری نووسینی رەخنە‬ ‫دەپرسێت‪ ،‬پرسیاری دووهەم لە ئاکامی؛‬ ‫پرسیاری یەکەم رووی لە رەگوڕیشەکانی‬ ‫نووسینی رەخنەیە‪ ،‬پرسیاری دووهەم لە‬ ‫ئەنجام و ئامانجەکانی نووسینی رەخنە‬ ‫دەکۆڵێتەوە‪ .‬بەاڵم باشتر وایە بەرلەوەی باس‬ ‫لە “بۆچییەتی” نووسینی رەخنە بکرێت‪،‬‬ ‫“رەخنە” خۆی وەک چەمکێکی تیۆریک و‬ ‫پراکتیک‪ ،‬بە سەر بکرێتەوە‪ .‬کەواتە شوێنی‬ ‫خۆیەتی پرسیار بکرێت “رەخنە چییە؟” رەخنە‬ ‫لە یەکەم هەنگاودا “دەقێکە لە سەر دەق” ئەم‬ ‫پێناسە خێرایە چەند خاڵێکمان دەخاتە بەر‬ ‫دەست‪ :‬یەکەم‪ ،‬رەخنە بە حوکمی ئەوەی خۆی‬ ‫دەقە‪ ،‬کەواتە مەوجودییەتێکی زمانیی هەیە‪،‬‬ ‫واتە لە نێو سیستەمی زماندا‪ ،‬کار دەکات و‬ ‫دەجوولێتەوە‪ .‬دووهەم‪ ،‬رەخنە دەقێکە کە‬ ‫دوابەدوای ئەو دەقەی لێی دەدوێت دێت‪ ،‬واتە‬ ‫بوونی دەقی رەخنە پابەندی بوونی ئەو دەقەیە‬ ‫کە لەسەری دەنووسێت‪ .‬بە دەربڕینێکی تر‪،‬‬ ‫رەخنە لەو سەرەوە کە خۆی دەقە‪ ،‬کیانێکی‬ ‫زمانی و جیهانێکی مانایی سەربەخۆیە (‪in‬‬ ‫‪ )dependent‬بەاڵم لەو سەرەشەوە کە‬ ‫دەربارەی دەقێکە کە لێی دەدوێت و بە بۆنە‬

‫و بیانووی ئەو دەقەی کە دەگەڕێتەوە سەری‬ ‫دێتە ئاراوە مەوجودییەتێکی وابەستەی (�‪de‬‬ ‫‪ )pendent‬هەیە‪ .‬کە واتە‪ ،‬رەخنە دەقێکە‬ ‫دەربارەی دەق (‪ )metatext‬زمانێکە‬ ‫دەربارەی زمان (‪.)metalanguage‬‬ ‫لێرەوە پارادۆکسێکی سەرنجڕاکێش خوویا‬ ‫دەبێت‪ :‬دەقی رەخنەیی (‪)critical text‬‬ ‫بوونێکی سەربەخۆی وابەستەیە‪ ،‬سەربەخۆ‬ ‫لەوەی کە خۆی دەقە و لە نێو سیستەمی‬ ‫زمانیی خۆی دایە و لە مانا و مانەوەیدا‬ ‫خۆبژیوە و وابەستە لەوەی کە دەقێکە‪ ،‬بە‬ ‫پێچەوانەی دەقێکی داهێنەرانە ناگەڕێتەوە‬ ‫بۆ سەر خۆی‪ ،‬بەڵکو ئاراستە و ئاماژەی بۆ‬ ‫دەرەوەی خۆیەتی‪ ،‬بۆ ئەو دەقەی لێی دەدوێت‬ ‫و بۆ ئەو سیستەمە زمانییەی کە سیستەمی‬ ‫زمانیی دەرەوەی خۆیەتی‪ .‬لەم سۆنگەیەوە‪،‬‬ ‫مەنتیقی ئاخافتنی رەخنە مۆنۆلۆگ نییە‪،‬‬ ‫بەڵکو دیالۆگە‪ .‬دەقی رەخنەیی لە دەنگی‬ ‫خۆیەوە دەگات بە دەنگی دەقی داهێنەرانە و‬ ‫لە دەنگی دەقی داهێنەرانەوە دەگەڕێتەوە بۆ‬ ‫سەر دەنگی خۆی‪ .‬رەخنە‪ ،‬بەو مانایە و بە‬ ‫زمانی خوازەیی‪ ،‬بریتییە لە گەمەی تۆپتۆپێنی‬ ‫نێوان دەنگی دنیای دەق و دەنگی جیهانی‬ ‫رەخنە‪ .‬رەخنە تاکبێژی نییە لە سەر دەق‪،‬‬ ‫بەڵکو دانوستانە لە گەڵ دەق؛ گرتنی شتێک‬ ‫نییە لە دەق (ئەو واتا الوەکییەی کە لە‬ ‫دەستەواژەی “رەخنە گرتن”دا خۆی مەاڵس‬ ‫داوە‪ ،‬و من هەر بۆیە پێم وایە “رەخنەکاری” لە‬ ‫“رەخنە گرتن” و “رەخنەکار” لە “رەخنەگر”‬ ‫دروستتر و پڕبە پێستترن لە هەمبەر واتای‬ ‫گشتیی رەخنەدا‪ .‬هەڵبەت شایانی سەرنجە‬ ‫دەوری پتر لە سەد ساڵ لە مەو پێش‪ ،‬حاجی‬ ‫قادری کۆیی‪-‬ش بەم شێوەیە ئاماژە بە واژە‬ ‫و واتای”رەخنەگر”دەکات‪ :‬ئەوی حەسوود و‬ ‫جەهوولن‪ ،‬لەئیم و رەخنەگرن‪/‬لە عەیب و‬ ‫رەخنەیی عالیم بەری دەبن ئودەبا)‪ ،‬بەڵکو‬ ‫گۆڕینەوەی شتەکانە لە گەڵ دەق‪ .‬پێوەندیی‬ ‫رەخنە بەو دەقەی لێی دەدوێت پێوەندییەکی‬ ‫دوو الیەنەی هاوکارانەیە‪ :‬رەخنە لە شتێک‬ ‫دەدوێت کە دەق لە خۆیدا هەڵی گرتووە‪ .‬رەخنە‬ ‫دەق دەهێنێتە دووان‪ ،‬لە هەمان کاتدا کە دەق‬ ‫رەخنە بۆ دووان دەورووژێنێت‪ .‬رەخنە دەنگێک‬ ‫دەستێنێت و دەنگێک دەداتەوە‪ .‬بەم مانایە‪،‬‬ ‫رەخنە دەنگدانەوە و رەنگدانەوەی دەقە‪ ،‬واتە‬ ‫جۆرێک پەرچەکردار؛ بەاڵم ئەم پرۆسەیە خۆی‬ ‫پاژێکە لە دەنگ و رەنگی خودی رەخنە‪،‬‬ ‫یانی چەشنێک کردار‪ .‬بۆیە رەخنە کردارە‬ ‫لە سەر کۆڵەکەی بوونی رەخنەییی خۆی و‬ ‫پەرچەکردارە لە سەر بنەمای وابەستە بوونی‬

‫بەو دەقەی لێی دەدوێت و لە گەڵی دەدوێت‪.‬‬ ‫ئاکامی وێککەوتنی ئەم کردار (‪)action‬‬ ‫و پەرچەکردارە (‪ )reaction‬کارلێکێکە‬ ‫(‪ )interaction‬کە پێی دەگوترێت‬ ‫“خوێندنەوەی رەخنەکارانە” (‪critical‬‬ ‫‪ :)reading‬باسکردنی ئەو شتانەی دەق‬ ‫دەیانڵێت‪ ،‬یان نایانڵێت؛ ئەو شتانەی دەق‬ ‫دەخوازێت بیانڵێت و نایانڵێت‪ ،‬یان ئەو‬ ‫شتانەی ناخوازێت بیانڵێت و دەیانڵێت‪.‬‬ ‫رەخنە لەو بەرگ و بارەدا‪ ،‬راستەخۆ‬ ‫دەقێکە و دێت وەک بوونێکی دەرەوەی‬ ‫دەقی داهێنەرانە لە سەر ئەو دەقە دێتە‬ ‫دەنگ کە لێی دەدوێت و لە گەڵی دەدوێت‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەم دەنگ و دووانە ئەو کاتە ئامانجی‬ ‫خوێندنەوەیەکی رەخنەکارانە دەپێکێت کە لە‬ ‫ئەنجامی تێکەاڵویی ئاسۆی دەقی داهێنەرانە‬ ‫و ئاسۆی خودی دەقی رەخنەییەوە هاتبێتە‬ ‫ئاراوە‪ .‬ئەو رەخنەیەی مەرامی خۆی لە‬ ‫پەیامی دەق پێ گرینگتر بێت‪ ،‬یان پەیامی‬ ‫خۆی بخاتە سەرووی مەرامی دەقەوە‪ ،‬بە‬ ‫سەر هەڵەی کوشندەی “هەڵەکاریی نییەتدا‬ ‫کەوتووە‪ :‬ئەو خوێندنەوەیەی کە تێیدا‬ ‫نییەتی رەخنەکار دەبێتە تاکە دەنگی دەقی‬ ‫رەخنەیی و هەر دەستبەجێ دڵی دیالۆگ‪،‬‬ ‫کە گوترا مەنتیقی کاری دەقێکی رەخنەییە‪،‬‬ ‫لە کار و کەڵکی لێدان دەکەوێت‪ .‬بەاڵم گەر‬ ‫بێت و رەخنە ئایدیای خۆی بە سەر دەقدا‬ ‫بسەپێنێت و نییەت و نیگای تایبەت و مەرام‬ ‫و مەبەستی تاکڕەوانەی خۆی وەک بارێک لە‬ ‫شانی دەق شەتەک بدات‪ ،‬ئەو کات رەخنە لە‬ ‫بری گەیشتن بە چوارڕێیانی “بەسەر کردنەوەی‬ ‫ئایدیاکانی دەق” بە سەر جادەی تاک سایدی‬ ‫“داسەپاندنی ئایدیای خۆی بە سەر دەقدا”‬ ‫دەکەوێت‪ .‬ئەگەر قەرزکردنی دەستەواژەکانی‬ ‫گوتاری سیاسی بۆ گوتاری رەخنەی ئەدەبی‬ ‫بە نائاسایی لە قەڵەم نەدرێت‪ ،‬تەعبیری تری‬

‫ئەم حاڵەتە بریتیین لە “دیکتاتۆرییەتی دەنگی‬ ‫رەخنەکاری” یان “تۆتالیتاریزمی رەخنەیی”‪.‬‬ ‫کە واتە‪ ،‬رەخنە دەنگێک نییە لە سەر‬ ‫دەق‪ ،‬دەنگێک نییە بۆ دەق‪ ،‬دەنگێکیش‬ ‫نییە دژ بە دەق؛ رەخنە دەنگێکە لە پێناوی‬ ‫وەدەنگهێنانی دەق‪ :‬دەنگێک کە دەنگێکی تر‬ ‫وە دەنگ دەهێنێت‪ .‬رەخنە لە دەق دەدوێت و‬ ‫دەقیش دەخاتە دووان‪ .‬رەخنە بە قسەی خۆی‬ ‫دەق وەقسان دەهێنێت‪ .‬رەخنە قسە ناخاتە‬ ‫زاری دەقەوە‪ ،‬بەڵکو بە قسە کردنی خۆی قسە‬ ‫لە زاری دەق دەقۆزێتەوە‪ .‬رەخنە هەڵوێست‬ ‫بەسەر دەقدا فەرز ناکات‪ ،‬بەڵکو لە هەڵوێستی‬ ‫دەقەوە هەڵویست بۆ خۆی وەردەگرێت و لەم‬ ‫دانوستانەی هەڵوێستەوە هەڵوێستێکی نوێ‬ ‫دەخوڵقێت‪ :‬هەڵوێستی رەخنەکارانە‪.‬‬ ‫رەخنە سریشتی خۆی لە خۆی دایە‪،‬‬ ‫ژێدەری‬ ‫لەوەی سەرچاوەی دەنگە‪،‬‬ ‫هەڵوێستە‪ ،‬بەاڵم ئەو سریشتە سەربەخۆیە‬ ‫ریشەی لە وابەستەبوونی دایە بە دەنگ و‬ ‫هەڵوێستی دەقەوە؛ دیسان هەمان پارادۆکسی‬ ‫گۆرین‪ :‬خۆبژیوی ناسەربەخۆ یان سەربەخۆی‬ ‫ناخۆبژیو‪ .‬لەم تەعبیرەدا‪ ،‬ناسەربەخۆیی یان‬ ‫ناخۆبژیوی هەڵگری دەاللەتێکی نەرێنی نییە‬ ‫بۆ رەخنە‪ .‬رەخنە لەوەی پاش دەق دێت و‬ ‫بە دوای دەنگی دەقدا دەگەڕێت نابێتە هۆی‬ ‫ئەوەی لەپێوەندی نێوان (دەق‪/‬رەخنە)‬ ‫دا پێگەی پاشکۆیەتی و پلە دوویی پێ‬ ‫ببڕێت‪ .‬هەر لە بنجوبناوانەوە رەخنە بۆ‬ ‫ئەوەیە دەق بخوێنێتەوە‪ ،‬بێ ئەوەی ئەم‬ ‫دەوری خوێندنەوەیە بۆ رەخنە ببێتە دەلیلی‬ ‫ئەوەی دەق یەکەمین و دواهەمین سەرچاوەی‬ ‫سەرهەڵدان و ئاخێزگەی ئافراندنی رەخنەیە‪.‬‬ ‫کەواتە‪ ،‬رەخنە دوای دەق دەکەوێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دوای دەق نییە‪ ،‬لە گەڵ دەقە؛ پاش دەق‬ ‫دێت‪ ،‬بەاڵم پاشکۆی دەق نییە؛ هاوپێچی‬ ‫دەق نییە‪ ،‬هاوڕێی دەقە؛ دەنگی دەق نییە‪،‬‬

‫هاودەنگی دەقە‪ .‬رەخنە شوێنپێی دەق‬ ‫هەڵدەگرێت‪ ،‬بەاڵم شوێنکەوتووی دەق نییە‪.‬‬ ‫ئەو رەخنەیەی هەموو شتێکی خۆی لە‬ ‫دەق وەربگرێت سەربەخۆیی خۆی دەدۆڕێنێت؛‬ ‫ئەگەر بێت و هیچ شتێکیش لە دەق نەکات‬ ‫بە پاڵپشتی را و روانینی خۆی‪ ،‬تووشی‬ ‫تای تۆتالیتاریزمی رەخنەکارانە یان دەردی‬ ‫دیکتاتۆرییەتی رەخنەیی دەبێت‪ .‬کەواتە‪ ،‬رەخنە‬ ‫لە دوو سەرچاوەوە پاراو دەبێت‪ :‬ئەو ئاسۆی‬ ‫روانینەی دەق هەیەتی‌و ئەو ئاسۆی روانینەی‬ ‫خۆی هەیەتی‪ .‬دەق ئۆبژەیەکە لە بەردەستی‬ ‫سووژەی رەخنە‪ .‬عەینییەتێک دەکەوێتە بەر‬ ‫چاوی زەینییەتێک‪ .‬لە ئاوێتەبوونی ئۆبژەی‬ ‫دەق و سووژەی رەخنە ئەو شتە بەرهەم دێت‬ ‫کە ناوی نرا “خوێندنەوەی رەخنەکارانە”‪.‬‬ ‫سووژە ناتوانێت جیهانی بەتاڵ‪ ،‬دنیای بێ‬ ‫عەینییەت‪ ،‬شیبکاتەوە؛ جیهانی ئۆبژەش بە‬ ‫بێ سۆبژێکتیڤیتی قابیلی شیکردنەوە نییە‪.‬‬ ‫لە رەخنەدا‪ ،‬عەینییەت و زەینییەت‪ ،‬ئۆبژە و‬ ‫سووژە‪ ،‬دەکەونە نێو پرۆسەی “ئاوێتەبوونی‬ ‫ئاسۆکانەوەو لەئەنجامدا “تێگەیشتنی جوانی‬ ‫ناسانە”ی لێ دەکەوێتەوە‪ .‬هاوسەنگیی ئەم‬ ‫تێگەیشتنە ئەو کاتە دەستەبەر دەبێت کە‬ ‫دەق و رەخنە لە دانوستانێکی تەندروست‬ ‫یان دیالۆگێکی مەنتیقیدا بن‪ :‬رەخنە مونیزمی‬ ‫(تاک الیەنێتی) ئایدیالیی خۆی بە سەر دەقدا‬ ‫فەرز نەکات و دەقیش تەنگ بە بیرۆکەی‬ ‫رەخنەیی هەڵنەچنێت‪ .‬لە نێوان دەق و‬ ‫رەخنەدا دەبێت ملمالنێیەکی بەرامبەر و بێ‬ ‫بەرامبەر بێتە ئاراوە لە بیستن و گوتن‪ ،‬لە‬ ‫دانوستان‪ .‬بەم پێیە‪ ،‬رەخنە بە تەنیا هەر‬ ‫چاوێک نییە بۆ بینینی رەهەندە دیار و‬ ‫نادیارەکانی دەق و هەر زمانێک نییە بۆ قسە‬ ‫کردن لەگەڵ کۆدە حازر و بزرەکانی دەق‪،‬‬ ‫بەڵکو گوێیەکیشە بۆ ژنەفتنی دەنگ و‬ ‫دیعایە و داوا ئاشکرا و شاراوەکانی‬

‫سەرپەرشتیاری‬ ‫کولتووری زەمەن‬ ‫کامەران سوبحان‬

‫دەق‪ .‬رەخنە تەنیا لە بینین و گوتندا کورت‬ ‫نابێتەوە‪ ،‬بەڵکو لە بیستنیشدا چڕ دەبێتەوە‪.‬‬ ‫لەم سۆنگەیەوە رەخنە جووڵەیەکی ئۆرگانیکە‪،‬‬ ‫نەک دینامیکی‪ ،‬بزووتنێکی زیندەوەرئاسا‪،‬‬ ‫نەک هەر بە مەبەستی مانەوە و نەمردن‪،‬‬ ‫بەڵکو لەپێناوی ژیان و بووژانەوەشدا‪ .‬رەخنە‬ ‫لە رێی خوێندنەوەی دەقەوە تەنیا بوونی دەق‬ ‫ناسەلمێنێت‪ ،‬بەڵکو ژیان و ژیانەوەی خۆیشی‬ ‫مسۆگەر و سەقامگیر دەکات‪ .‬رەخنە لە دەق‬ ‫و لە گەڵ دەق دەدوێت بە مەبەستی ئەوەی‬ ‫بڵێت‪ ،‬ئەوە دەدوێم‪ ،‬کە واتە هەم‪.‬‬ ‫رەخنە دەستوەردان لە دەق نییە‪ ،‬بەڵکو‬ ‫دەستتێکەڵکردنە لەگەڵ دەق بە مەبەستی‬ ‫تەتەڵە کردن و تاوتوێکردنی ئەو پاژ و‬ ‫پێگانە لە دەق کە مانا و چێژی دەقیان تێدا‬ ‫تواوەتەوە‪ .‬مانا و چێژ لە دەقدا پێویستیان‬ ‫بە رەخنە نییە بۆ ئەوەی مەوجوود بن‪،‬‬ ‫پێویستیان بە رەخنەیە بۆ ئەوەی بدۆزرێنەوەو‬ ‫بگوازرێنەوە‪ .‬مانا و چێژ لە بوونی خۆیاندا‬ ‫سەر بە دەقن و لە ناسنامەکانی خۆیاندا سەر‬ ‫بە رەخنە‪ .‬رەخنە پێناسەکەری ناسنامەکانی‬ ‫فۆرم و ماناگەلی دەقە‪ .‬کەواتە‪ ،‬رەخنە نواندنی‬ ‫بوونی دەقە بەو چەشنەی کە هەیە‪ ،‬بەاڵم نەک‬ ‫لە بەرگی ئەو جۆرەی کە لە زاتی خۆیدا هەیە‪،‬‬ ‫بەڵکو لە شێوەی ئەو خوێندنەوەیەی کە بۆ‬ ‫دەقی دەهێنێتەوە ئاراوە‪ .‬رەخنە دەق (‪)text‬‬ ‫لە ئاستی دەقێتیی رووت و ئەبستراکت‬ ‫دەترازێنێت و دەیگەیەنێتە ئاستی دەقێکی‬ ‫خوێندراوە و لێکدراوە‪ ،‬یان هەمان بەرهەم‬ ‫(‪ .)product‬رەخنە دەق ناگێڕێتەوە‪ ،‬بەڵکو‬ ‫دەیخوێنێتەوە‪ .‬رەخنە دەق بە زمانی خۆی‬ ‫داناڕێژێتەوە (‪ ،)paraphrase‬بەڵکو دەق‬ ‫شیدەکاتەوە (‪ .)interpret‬رەخنە قسەیەک‬ ‫نییە لە سەر دەق‪ ،‬بەڵکو قسەیەکە لە گەڵ‬ ‫دەق‪ .‬رەخنە دووبارەکردنەوەی دەق نییە بە‬ ‫زمانی خۆی‪ ،‬بەڵکو ناساندنەوەی دەقە لە‬ ‫زمانی خۆیدا‪ .‬هەر بۆیە‪ ،‬رەخنە بڕیاردەر نییە‪،‬‬ ‫بەڵکو روونکەرەوەیە‪ ،‬روونکردنەوەی ئەوەی لە‬ ‫دەقدا هەیە‪ ،‬یان لە دەقدا دەقەومێت‪ .‬بڕیار‪،‬‬ ‫کەواتە‪ ،‬خوێنەرەوەی دەق دەریدەکات‪ ،‬لەژێر‬ ‫رۆشنایی ئەو گڵۆپانەی رەخنە بۆ بینین و‬ ‫خوێندنەوەی دەق هەڵیاندەکات‪ .‬رەخنە بڕیار‬ ‫نییە لە بری خوێنەرەوە بڕیار بدات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بە قسەی خۆی و لە رێگای دەنگی خۆیەوە‬ ‫چوارچێوەیەکی بڕیاردانیش بە نیسبەت دەق‬ ‫بۆ خوێنەرەوە پێکدەهێنێت‪ .‬ئەوەی رەخنە لە‬ ‫زەینی خوێنەرەوەدا دروستی دەکات بیرۆکەی‬ ‫بڕیارە نەک خودی بڕیار‪.‬‬

‫خالید فاتیحیی‪-‬وەرگێڕ‪:‬‬

‫بۆ وەرگێڕان‪ ،‬زۆر پێویستە زماىن ستانداردمان هه‌بێ‬ ‫نووسەرو وەرگێڕ (خالید‬ ‫فاتیحیی) سه‌ره‌تاى خوێندنی‬ ‫الى باوكی به خوێندنى‬ ‫گوڵستانى‬ ‫و‬ ‫قورئان‬ ‫دەستیپێکردووە‪،‬‬ ‫سه‌عدى‬ ‫ساڵى ‪ 1995‬يه‌كه‌م كارى‬ ‫وه‌رگێڕانى بریتی‌بوو لەرۆمانى‬ ‫(دارههنارىسهرگردهكه)ى يه‌شار‬ ‫كه‌مال و تا ئێستا “هه‌ژده“ کتێبی‬ ‫وەرگێڕانی باڵوكردووەتەوە و‬ ‫زیاتر کاری وەرگێڕانی لەسەر ئەم‬ ‫نوسەرانە کردووە‪(:‬يهشاركهمال‪،‬‬ ‫مه‌حمودى ده‌وڵه‌ت ئابادیی‪،‬‬ ‫ئيڤان تۆرگنێڤ‪ ،‬غوالم حسێنى‬ ‫ساعدى‪ ،‬عه‌لى ئه‌شره‌فى‬ ‫دهرويشيان و چەندینی تر‪.‬‬ ‫سازدانی‪ :‬بارین عەلی‬

‫* مه‌رج و پێوه‌ره‌كانى وه‌رگێڕى‬ ‫سه‌ركه‌وتوو چين؟‬ ‫وه‌رگێڕان هه‌ر له‌دێرزه‌مانه‌وه گرنگى و‬‫تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌بووه‪ .‬وه‌رگێڕان پردى‬ ‫په‌ڕينه‌وه‌ى كولتوره‌كانه‪ ،‬ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕان‬ ‫نه‌بوايه‪ ،‬گه‌الن هيچ شاره‌زايى و ئاشنايهتيان‬ ‫به زمان و كولتورو زانستى يه‌كترى نه‌ده‌بوو‪.‬‬ ‫ئه‌و زمانه‌ى زۆرترين وه‌رگێڕانى بابه‌تى‬ ‫زانستى و ئه‌ده‌بى و فكریی بۆ وه‌رده‌گێڕدرێ‪،‬‬ ‫له زمانه‌كانى ديكه ده‌وڵه‌مه‌ندتره‪ .‬ده‌كرێ‬ ‫به‌خۆشحاڵييه‌وه بڵێين ئێستا كتێبخانهى‬ ‫كوردیی له‌و شاكاره ئه‌ده‌بى و زانستى و‬ ‫فكريانه دانه‌بڕاوه كه له‌و چه‌ند ساڵه‌ى‬ ‫دواييدا ده‌يان شاكار كراونه‌ته كوردیى‪.‬‬ ‫وه‌رگێڕى سه‌ركه‌وتوو‪ ،‬ئه‌و وهرگێڕهيه كه‬ ‫بتوانێ ئه‌و بابه‌ته‌ى وه‌ریده‌گێڕێ به‌ته‌واوى‬ ‫بهناخيدا شۆڕبووبێتهوهو به‌زمانێكى ره‌وان‬ ‫وهريبگێڕێ‪ ،‬به‌مه‌رجێك له ته‌كنيك و‬ ‫شێوازى نووسه‌ر النهدات‪ .‬وه‌رگێڕ‪ ،‬ده‌بێ‬ ‫شاره‌زاى كوولتورى ئه‌و گه‌له‌ش بێت‪ ،‬ده‌نا‬ ‫توشى كێشه‌و گرفت ده‌بت‪ .‬چه‌ند شێوازێكى‬ ‫وه‌رگێڕانمان هه‌ن‪ ،‬هه‌يه وشه‌به‌وشه‬ ‫وهريدهگێڕێ‪ ،‬هه‌يه ده‌قه‌كه ده‌خوێنێته‌وه‌و‬ ‫به ئاره‌زووى خۆى دايدهڕێژێتهوه‪ ،‬هه‌شه‬ ‫به رسته دايدهڕێژێتهوه‪ .‬به‌ڕاى من ده‌بێ‬ ‫رسته‌كه بخوێنيتهوهو دايبڕێژيتهوه‪.‬‬ ‫* ئايا ته‌نيا زمانزانين پێويسته بۆ‬ ‫وه‌رگێڕان‪ ،‬ياخود كه‌سێتى وه‌رگێڕ ده‌بێت‬ ‫خاوه‌نى باگراوندى رۆشنبيریى و ئاستێكى‬ ‫به‌رزى مهعريفى بێ؟‬ ‫ نه‌خێر ته‌نيا زمانزانين به‌س نييه‬‫بۆ وه‌رگێڕان‪ .‬تۆ سهيربكه بۆ نموونه له‬ ‫شارێكى وه‌كو سلێمانى‪ ،‬ره‌نگه دوو هه‌زار‬ ‫فارسیزان و عهرهبیزانى لێبن‪ ،‬به‌اڵم ئه‌وانه‌ى‬ ‫كارى وه‌رگێڕان ده‌كه‌ن‪ ،‬له‌و دوو زمانه‌دا‬

‫کتێبە وەرگێڕدراوەکانی‬ ‫ره‌نگه نه‌گه‌نه هه‌شتا كه‌س‪ .‬ده‌بێ چه‌نده‬ ‫شاره‌زايت له زمانى به‌رامبه‌ر هه‌بێ‪ ،‬زۆر‬ ‫زياتر شاره‌زايت له زمانه‌كه‌ى خۆتدا هه‌بێ‪.‬‬ ‫ئه‌وجار شاره‌زاى هونه‌ریی وهرگێڕانيش بىو‬ ‫بتوانى به ئه‌مانه‌ته‌وه بابه‌ته‌كه وهربگێڕى‪.‬‬ ‫كارى وه‌رگێڕ زۆر له‌كارى نووسين دژوارتره‪.‬‬ ‫نووسه‌ر ئازاده چۆن ده‌نووسێ‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫وه‌رگێڕ ئازاد نييه و نابێ له‌چوارچێوه‌ى‬ ‫نووسه‌ر بچێته‌ده‌ر‪ !.‬خاڵى دووه‌م‪ :‬وه‌رگێڕ‬ ‫ده‌بێ شاره‌زاى كولتوورى ئه‌و زمانه‌ش بێ‬ ‫كه بابه‌ته‌كه‌ى لێوهردهگێڕێ‪ .‬بۆ نموونه‬ ‫براده‌رێك (قه‌مه‌رى به‌نى هاشم) ى‬ ‫كردبووه (مانگى به‌نى هاشم) له كاتێكدا‬ ‫ئه‌وه نازناوى عه‌بباسى كوڕى ئيمامى‬ ‫عه‌لييه و ناو به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ناگۆڕدرێ‪.‬‬ ‫خاڵێكى ديكه كه ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ى‬ ‫لهسهربكهين ئه‌وه‌يه زۆر له وه‌رگێڕه‌كان‬ ‫په‌ندو ئيديۆم وه‌رده‌گێڕن‪ ،‬له كاتێكدا ئه‌وه‬ ‫دهچيته خانه‌ى ئه‌ده‌بى به‌راوردكاریى و‬ ‫به‌هيچ شێوه‌يه‌ك وه‌رناگێڕدرێن‪ .‬براده‌رێك‬

‫(مرد حسابى) كردبووه پياوى ژمێريارى؟‬ ‫رێك وشه به‌وشه وهريگێڕابوو‪ ،‬له كاتێكدا‬ ‫ئه‌وه ئيديۆمه واتا پياوى باش‪ ،‬كوڕى باش‪.‬‬ ‫يه‌كێكى ديكه (دماغت چاقه) كردبوويه‬ ‫لوتت قه‌ڵه‌وه؟ ئه‌وه‌ش ئيديۆمه واتا كهيفت‬ ‫سازه‪ .‬حاڵت باشه‪.‬‬ ‫* ئايا كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه‪ ،‬ئێمەش‬ ‫ده‌زگايه‌كى تايبهتمهندمان هه‌بێت بۆ‬ ‫وه‌رگێڕان و کار لەسەر زمانی ستانداردیش‬ ‫بکەین؟‬ ‫ يه‌كه‌م‪ :‬به‌ڵێ پێويسته ده‌زگايه‌ك‬‫هه‌بێ بۆ چاودێرى كردنى وه‌رگێڕان‪ .‬يانى‬ ‫ههركتێبێ وه‌رده‌گێڕدرێ پێويسته به‌و‬ ‫دهزگايهدا تێپه‌ڕبێت‪ .‬له‌وێدا كۆمه‌ڵێك‬ ‫كه‌سى پسپۆڕ‌و زمان‌زان بهوكتێبهدا بچنه‌وه‌و‬ ‫ههڵيسهنگێنن ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه شايانى‬ ‫باڵوكردنهوه نه‌بوو باڵونهكرێتهوه‪ ،‬با كتێبى‬ ‫خراپ نه‌كه‌وێته بازاڕ‪ .‬ئێستا كه‌س به‌كه‌سه‪.‬‬ ‫به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى هيچ‬ ‫ده‌ورێكى نييه‪ ،‬ده‌چى مۆڵه‌ت بۆ كتێبێك‬

‫وهردهگرى ئه‌و كه‌سه‌ى مۆڵهكهت ده‌داتێ‬ ‫نهچاوى لێده‌كات بزانێ چييه و دڵنيام‬ ‫بۆخۆشى ره‌نگه دوو كتێبى نه‌خوێندبنه‌وه‪.‬‬ ‫ده‌زگا ئههليهكانيش‪ ،‬ته‌نيا له‌بيرى گيرفانى‬ ‫خۆياندان‪ ،‬گرنگ بازاڕى خۆيانه‪ ،‬خۆ‬ ‫نايه‌ن كتێبه‌كه بخوێننه‌وه‪ ،‬بزانن وه‌رگێڕ‬ ‫باشى وه‌رگێڕاوه يان نا‪ .‬دووه‌م‪ :‬به‌ڵێ زۆر‬ ‫پێویستە زمانى ستانداردمان هه‌بێ‪ .‬ئه‌ويش‬ ‫كارى حكومه‌ته ناوه‌ندێكى ئه‌كاديمى زمان‬ ‫له چه‌ند مامۆستايه‌كى شاره‌زاو زمان زان‬ ‫پێكبێنێ و ئه‌و ئهركهيان پێبسپێرێ و‬ ‫پشتيوانيشيان لێبكات‪.‬‬ ‫* بۆچى كه‌متر گرنگى به وه‌رگێڕانى‬ ‫به‌رهه‌مى كوردى ده‌درێت‪ ،‬بۆ زمانه‌كانى تر‌ى‬

‫جيهان‪ ...‬ئايا ئه‌ده‌بى كوردیی له‌و ئاسته‌دا‬ ‫نييه وه‌ربگێڕدرێت بۆ زمانه جيهانييه‌كان؟‬ ‫ ئه‌وه خەوشێکی گه‌وره‌يه‪ .‬بێگومان‬‫كورد شاعير و چيرۆكنووس و رۆماننووسو‬ ‫نووسەری زۆر باشى هه‌ن‪ ،‬كه شايانى‬ ‫ئه‌وه‌ن به‌رهه‌مه‌كانيان بۆ سه‌ر زمانه‌كانى‬ ‫دنيا وه‌ربگێڕدرێن‪ .‬ئه‌وه‌نده‌ى كراوه له‬ ‫ئاستى ئه‌و هه‌موو كاره جوانانهدانين‪،‬‬ ‫ئه‌ده‌بياتى كورديش له‌و ره‌وته به‌جێ‬ ‫نه‌ماوه‪ .‬به‌ڕاى من‪ ،‬ئه‌وه كارى ده‌زگاكانى‬ ‫چاپ و باڵوكردنهوهيه كه ده‌بێ ئه‌و‬ ‫ده‌زگايانه كۆنتاكتيان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانى‬ ‫باڵوكردنهوهى واڵتاندا هه‌بێ‪ ،‬چونكه ئه‌وه‬ ‫به ته‌نيا كه‌سێك ره‌نگه مه‌حاڵ بێ‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.
25 by zamanpress.magazin - Issuu