4
ژمارە ( )26سێشەممە 2019/7/16
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
سەرنووسەر سیروان رەشید
چۆن ده‌توانین له ده‌قێكی ئه‌ده‌بی تێبگه‌ین؟ هردی مێد ه یاسیهكان زانسته س ی ۆستا س-دۆفین مام انكۆی پاری له ز وەاڵمی ئه‌م پرسیاره هه‌روا ئاسان نییه و مشتومڕێكی زۆری له سه‌ره .له راستیدا ،هه‌موو گره‌وه‌كه له سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و بیرۆكه‌یه ده‌وه‌ستێت كه له ده‌قێكدا بۆی ده‌گه‌ڕێن .به‌اڵم ،ئه‌م گه‌ڕان و سۆراخكردنهش هه‌روا به هه‌ڕه‌مه‌كی نابێت و پێویستی به مێتۆده .له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ،هه‌ندێ لێكۆڵهوهر ده‌ق له ڕێگه‌ی خودی ده‌قه‌كه‌وه ده‌خوێننه‌وه و هه‌وڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ده‌ن .واته ده‌ق لێره به ته‌نها ده‌بێته مادده‌ی شرۆڤه‌كردن و چاالكی ههڵكوڵینی لێكۆڵهوهر .هه‌ندێكی دی ،هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ق ده‌به‌ستنه‌وه به‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ده‌قه‌كه‌ی تێدا نوسراوه، واته هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌قه‌كه له كۆنتێكسته كۆمه‌اڵیه‌تی ،سیاسی و ئابورییەكهیدا بخوێننه‌وه و لێرهواڕا له په‌یام و كرۆكی ده‌قه‌كه بگه‌ن .بێگومان ،هه‌ندێكی دیش، هه‌م ده‌ق و هه‌م كونتێكست بهیهكهوهڕا ڕه‌چاوده‌كه‌ن و هه‌ردووكیان بهگڕدهخهن له‌پێناو شیتهڵكردنهوهی ده‌ق. كاركردن له‌سه‌ر ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كان، ده‌مێكه بۆته نیمچه -كایه‌یه‌كی سۆسیۆلۆژیاو زۆر لە كۆمه‌ڵناسان هه‌وڵیانداوه له ڕێگه‌ی ئه‌ده‌ب و به‌رهه‌مه ئهدهبهیهكانهوه ،له قۆناغه مێژووییه‌كان، هاوكات له دینامیكه كۆمه‌اڵیه‌تیه جۆربه‌جۆره‌كان و ئه‌كته‌ره‌كان بكۆڵنه‌وه. له ناو ئه‌ماندا ،ناشێت ئاماژه به “پییه‌ر بووردیو” نه‌كه‌ین كه به شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل كاری له‌سه‌ر كایه‌ی ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی كردووه و بۆ یهكەمجار سه‌رتاپای تیۆری كایه‌كانی به سه‌ر ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسیدا جێبه‌جێكردووه. “بووردیو” نه‌ك بۆ هه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كان ،به‌ڵكو بۆ كۆی به‌رهه‌م
د .هەردی مێد و كااڵ كولتووریه‌كان (تابلۆ ،هونه‌ری په‌یكه‌رسازیی ،تد) پێشنیاری ڕه‌چاوكردنی سێ توخمی سه‌ره‌كی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنیان ده‌كات .سێ توخم كه به بێی به هه‌ند وه‌رگرتنیان ،مه‌حاڵه بتوانین له په‌یام ،راز و مه‌غزای نووسه‌ره‌كانیان بگه‌ین. بووردیو پێیوایه ،له یه‌كه‌م شوێندا، ده‌بێت گرنگی به نووسه‌ری ده‌قه‌كه بده‌ین و له بیری نه‌كه‌ین .به كوورتی نوسه‌ر كێییه؟ لێره لێكۆڵهوهر ده‌بێت هه‌وڵی سۆراخكردنی نووسه‌ر بدات و بزانێت سه‌ر به كام ناوه‌ندی كۆمه‌اڵیه‌تیه :بۆرژوا، ناوه‌ند ،یان هه‌ژار و نه‌داره‌كان؟ واته سه‌ر به كام چینی كۆمه‌اڵیه‌تییه؟ له راستیدا، ناوه‌ندی كۆمه‌اڵیه‌تی ،په‌روه‌رده‌ی خێزانی، ڕێڕه‌وی ژیان ،تد .كاریگه‌ری و قورساییان له سه‌ر دونیابینی نووسه‌ر و ده‌قه‌كه‌ی ده‌بێت .بۆیه تێگه‌شتن له ده‌ق نابێت
ئاماده‌گی كۆمه‌اڵیه‌تی و دونیابینی نووسه‌ر فه‌رامۆش بكرێت و گرنگی پێنه‌درێت. هه‌موو ده‌قێك به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ره‌نگدانه‌وه و به‌رهه‌می ئه‌و دۆخه كۆمهاڵیهتیهن ،كه نووسه‌ر تێدا گۆشكراوه. بۆیه ،دونیابینی نووسه‌ر ،به‌هاكانی، ئێتۆسی ،تد ،.هه‌موویان كاریگه‌ریان له سه‌ر نووسین و ئه‌زموونی نووسه‌ر هه‌یه .به‌اڵم ،ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم هێشتا دونیای كۆمه‌اڵیه‌تی نووسه‌رو ئاماده‌ییه كۆمه‌اڵیه‌تیه‌كانی نووسه‌ر نه‌بونه‌ته جێی پرس و سۆراخكردن له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئێمه بۆ ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كان .له‌م رووه‌وه كه‌موكورتی و بۆشاییه‌ك هه‌یه‌و پێویستی به پڕكردنه‌وه هه‌یه. جگه له نووسه‌ر ،لێكۆڵهوهر ده‌بێت له دووه‌م شوێندا ،گرنگی به دۆخی ئه‌و
بووردیو ،پێیوایە تێگه‌شتن له ده‌ق ،لە تێگەیشتن لە نووسەرەوە فەراهەم دێت كایه ئه‌ده‌بیه بدات ،كه نووسه‌ر تێدا ئه‌زموونی ژیانی نووسه‌ری ده‌كات و ده‌ق و كااڵ كولتوریه‌كانی تێدا به‌رهه‌مده‌هێنێت. واته ،ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین له كۆی ئه‌و ملمالنێیانهی له نێو كایه‌كه‌دا هه‌ن، پاشان ئه‌و گره‌وانه‌ی ملمالنێكانیان له سه‌ر ده‌كرێت تێبگه‌ین .هه‌وڵبده‌ین ،له مۆد ،نه‌ریت ،ڕێسا ،گره‌وه‌كانی كایه‌كه
و دابهشبونهكانی نێو كایه تێبگه‌ین بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تێگه‌یشتن له ده‌قه‌كان .هیچ نووسه‌رێك له ده‌ره‌وه‌ی كایه‌ی ئه‌ده‌بی سه‌رده‌می خۆی نییه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه به‌شێكه لێی، به‌شێكه له ملمالنێیكانی ،ئه‌ندامی گروپ و ده‌سته‌یه‌كه له به‌رامبه‌ر گروپ و ده‌سته‌یه‌كی دی .بێ هیچ گومانێك
ئاڤا گاردنەر...ئەکتەرە بێ رەنگەکە
کولتووری زەمەن
لە چاوەڕوانیی مەرگێکی بێڕەنگدا!
لە ماوەی نزیکەی نیوسەدە لە کاری هونەریی و ڕۆڵبینین ،لە فیلمە درامیی و مێژوویی و رۆمانسییەکاندا ،بوویە جێگەی سەرنجی بینەرانی فیلم و کاری سینەمایی، تا ئەو ئێوارە زەردەپەڕەی مانگی یونایەر لە لەندەن ،بەهۆی نەخۆشییەوەو لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا ،راکشاو و چاوەکانی داخست ،ئیدی جارێکی تر فیلمە پڕ لە جووڵە و تایبەتەکانی هۆلیۆد ،خاڵی بوو لە ئەکتەرێکی بەناوبانگ و کاریگەری نیوسەدەی فیلمی ئەمریکی، پێچەوانەی رۆژانی پڕ لە وزە و رۆڵبینین لە فیلمەکاندا ،ئێستا ئەو تەنهایە و لە چاوەڕوانیی مردن و داخستنی هەمیشەیی چاوەکانیدایە ،ئەم ساتەی ئەو ئەکتەرە شۆخ و سەرنجڕاکێشە ،لەو ساتانەی ژیانی ناچێت، کە فیلمەکانی لەسەر شاشەکانی سینەما نمایش دەکرا و رۆژنامەنووسان و بینەرانی بەتاسەوە بوون ،لە نزیکەوە بیبینن و وێنەی لەگەڵدا بگرن ،ئێستا ئەو خۆی بە تەنها و لە ژوورێکی گەورەی نەخٶشخانەیە و چاوەڕوانی مەرگێکی بێڕەنگ و هێواش و لەسەرخۆیە... ساتێکی بێدەنگ ،کەشی ژوورەکەی داگیر دەکات ...دوای ئەو بێدەنگییە مەرگئامیزە، پزیشکەکە بە هێواشی چەرچەفە سپییەکەی سەر پێخەفی خەستەخانە دەدات بە جەستە و رووخساریدا و دەڵێت( :ئاڤا گاردنەر) مرد!.
سەرەتای دەرکەوتن و ناوبانگ
ئەم ئەکتەرە بەناوبانگەی جیهان، کە هەمیشە لە فیلمە رەنگاورەنگەکانی هۆلیۆد پاڵەوانی سەرەکیی بوو ،بەاڵم پێی خۆش‌بوو ،وێنە و پۆستەر و فۆتۆی کارە هونەرییەکانی بەبێ رەنگ و تەنها بە ڕەنگی ڕەشوسپی باڵوببنەوە. ئاڤا گاردنەر ،یەکێک بوو لە ئەستێرە بەناوباگەکانی سینەمای ئەمریکی لە کۆتایی چلەکانی سەدەی رابردوو ،سەرەتای دەرکەوتن و بەناوبانگبوونی ،لە ڕێگەی رۆڵبینین و گرێبەستی هونەریی بوو، لەگەڵ کۆمپانیای هونەریی (میترۆ گۆردن مایەر) کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی فیلمە ئەمریکییەکان بوو لەو رۆژگارەداو لەالیەن سەرمایەداری بەناوبانگی ئەمریکیی (مارکۆس لی) لە ساڵی ١٩٢٤ دامەزراوە ،ئەم ئەکتەرە شۆخ و بەناوبانگە، سەرەتای رۆڵبینینی بە رۆڵی سەرەتایی و کۆمبارس دەستیپێکرد ،پاش کەڵەکەبوونی ئەزموون و ناوبانگ ،توانی لە فیلمی (موجامبو) لە ساڵی ١٩٥٣خەاڵتی ئۆسکار بەدەست بهێنێت ،لە تەمەنی هونەریدا بە گشتیی و لەنێوان سااڵنی ١٩٥٠بۆ ١٩٧٠ لەم بیست ساڵەدا ،زۆرترین رۆڵی لە فیلمە سینەماییەکاندا بینیووە ،کۆی گشتیی ئەو فیلمانەی رۆڵی تێدا بینیوون ،نزیکەی ٤٠ فیلمی سینەماییە. لە ڕیزبەندی ئەستیرەی ناوداری سینەمادا ،کە بۆ سەد ئەکتەر و دەرهێنەر
لە ماوەی سەد ساڵی سینەمای ئەمریکیدا، پەیمانگەی فیلمی ئەمریکی A.F.I رێکی دەخات ،ئاڤا گاردنەر ،لە ریزبەندی بیستوپێنج هەمین ئەستێرەی سەد ساڵی سینەمای ئەمریکیدا ئەژمار کراوە.
هەموو ساڵێ چەپکێ گوڵ
سێ‌جار ژیانی هاوسەریی پێکەوەناوەو لەگەڵ هەرسێکیان جیابووەتەوەو بە تەنهایی کۆچیی دوایی کرد. یەکەمیان( :میکی روونی ،ئەکتەری کۆمیدیی بەناوبانگی ئەمریکیی ١٩٤٢بۆ )١٩٤٣ دووەمیان( :ئارتی شۆ ١٩٤٥بۆ )١٩٤٦ سێیەمیان( :فرانک سیانترا ،گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریکیی )١٩٥٧-١٩٥١ ئەزموون و یادەوەریی زیاتر لەگەڵ فرانک سیانترا ،گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکیی هەیە ،راستە لە ساڵی ١٩٥٧جیابوونەوە لە ژیانی هاوسەریی ،بەاڵم لە پەیوەندیی خۆشەویستی پێکەوە دانەبڕاون ،تا چوار ساڵ پێش مردنی ،کە لە تەمەنی ٦٧ساڵیدا لە لەندەن کۆچی دوایی کرد .لە کاری هونەریی و ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییە لەگەڵ ئەو گۆرانبێژەدا بەردەوام بوو ،چیرۆکێکی خۆشەویستیی بەناوبانگ و سەرنجڕاکێش، لەنێوان ئەم ئەکتەر و گۆرانبێژەدا هەیە: هەموو ساڵێك ،بۆ یادی لەدایكبوونی (ئاڤا گاردنەر) تا سااڵنێكی زۆر لە جیابوونەوەشیان و چەند ساڵێ پێش مردنی
ئەو کیژە ئەکتەرە( ،فڕانك سیناترا) یەک رۆژ پێش کریسمس ،لە ٢٤ی ١٢ی هەموو ساڵێ ،چەپكێك گوڵی زەردی بۆ (ئاڤا گاردنەر) بەبۆنەی یادی لەدایکبوونییەوە دەنارد و ئەویش لەنێو كەنتۆری جلەكانی هەڵیدەگرت ،تا ئەو كاتەی چەپكێكی نوێ دەگەیشت ،واتە تا ساڵێکی تر ،لەیادی لەدایکبوونیدا گوڵی نوێی فرانک سیناترای گۆرانیبێژ دەگەیشت ،ئەوسا ئاڤا گاردنەر، گوڵە وشکەکەی پارساڵی دەردەهێنا و گوڵە تازەکەی ئەمساڵی دەخستە شوێنی! ... ئەو رۆژەی هەواڵی مەرگی ئەو خانمەشی بیست ،سااڵنە لەبری ناردنی گوڵ بۆی، چەپکە گوڵەکەی دەبرد بۆ سەر گۆڕەکەی، هەشت چەپک گوڵی برد ،لە هەشت ساڵی لەدایکبوونیدا .پاش ئەو هەشت چەپکە گوڵەش( ،فڕانك سیناترا) ی گۆرانیبێژیش، لە دووریی (ئاڤا گاردنەر) کۆچی دوایی کرد.
ئاڤا گاردنەرو هەمەنگوای
جارێک ئاڤا گاردنەر ،میوانی (ئێرنست هەمنگوای) نووسەر و ڕۆماننووسی بەناوبانگ دەبێ لە هاڤانا ،لەو میواندارییەدا ،بۆ ماوەی دوو سەعات ئاڤا گاردنەر ،لە مەلەوانگە تایبەتەکەی هەمەنگوای مەلە دەکات ،دوای ئەوە کە تەواو دەبێت لە مەلەکردنەکەی، (هەمنگوای) زۆر سەرسام دەبێت پێی و بڕیار دەدات هەرگیز ئاوی مەلەوانگەکە نەگۆڕێت ،تا ماوەیەکی زۆر لەسەر ئەو بڕیارەی بەردەوام بوو ،پاشتر ئاوەکەی گۆڕی!...
سەرپەرشتیاری کولتووری زەمەن کامەران سوبحان
له به‌ره‌یه‌كدایه له دژی به‌ره‌یه‌كی دیی. له راستیدا ،كایه‌ی ئه‌ده‌بی وه‌ك هه‌ر كایه‌یه‌كی دی دابه‌شبووه به سه‌ر دوو به‌ره‌دا .به‌ره‌ی نیشته‌جێبوو ،واته ئه‌وانه‌ی له مێژه له كایهكهدان و له پێگه‌ی ههیمهنهكهردان و خودان ده‌سه‌اڵتێكی ڕه‌مزی گه‌وره‌ن .ده‌سه‌اڵتێكی ره‌مزی كه‌ڵه‌كه‌بوو ،كه توانای پێناسه‌كردن و پۆلێنكردنی ده‌قه‌كانیان پێده‌دات به سه‌ر ده‌قه‌ی شه‌رعی و ده‌قی ناشه‌رعی .ده‌قی باش و ده‌قی خراپ ،ده‌قی جوان و ده‌قی ناشرین ،تد .له الیه‌كی دیش ،به‌ره‌ی نوێ كه له پێگه‌ی ههیمهنهكراون و به نوێی گه‌شتونه‌ته كایه‌كه و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانی كایه‌كه نین و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڕێسا و یاساكانی كایه بگۆڕن ،پاشان پێوه‌ره‌كانی شه‌رعیه‌ت و نا شه‌رعیه‌ت ،باش و خراپ، تد .له‌م روانگه‌یه ده‌بێت لێكۆڵهوهر دۆخی كایه‌كه فه‌رامۆش نه‌كات ،چونكه نووسه‌ر له هه‌ر به‌ره‌یه‌كدا بێت به پێ نه‌زم و نیه‌ت و ئامانجی ئه‌و به‌ره‌یه ده‌نوسێت ئه‌وانه‌ی له به‌ره‌ی و ده‌فكرێت. ههیمهنهكهردان ،بۆ نموونه هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دۆخی ئێستای كایه‌كه، وه‌ك خۆی بهێڵنه‌وه و له هه‌ر ئه‌گه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گۆڕان و ده‌ستكاریكردن چونكه هه‌ر گۆڕان و بپارێزن. دهستبۆبردنێك بۆ ئێستای كایه‌كه، ده‌شێت له دژی ئه‌وان و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان كۆتایی پێبێت .وه‌لێ ،ئه‌وانه‌ی له به‌ره‌ی ههیمهنهكراودان ،هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ته‌كان به دۆخی كایه‌كه بده‌ن و سه‌رمایه‌كانی كایه‌كه ملكه‌چی دابه‌شكردنه‌وه بكه‌ن. له سێیه‌م شوێنیش‌دا ،لێكۆڵهوهر ده‌بێت قورسایی هه‌لومه‌رجه كۆمهاڵیهتیی و سیاسیه‌كان له سه‌ر ده‌ق فه‌رامۆش نه‌كات. بێ هیچ گومانێك دۆخی كۆمه‌اڵیه‌تی و سیاسی كاریگه‌ری و قورسایی خۆیان به سه‌ر دونیابینی نووسه‌ردا ده‌بێت و به‌مه‌ش كاریگه‌ر ده‌بن ،به سه‌ر ده‌قه و ناوه‌ڕوه‌كی ده‌قدا.